قوتابخانەی ڕۆمانتیسم.. ڕاستی بەهادین

ئه م قوتابخانەیه زادەی شارستانیەکان و پیشەسازی و پێشکەوتنەکانی چینەکانی ناوەندى كؤمەڵە لەسەدەی نۆزدەهەمی زایینیی. له بەر ئەوەی چینەکانی پێشکەوتوو خوازی ئەمسەدەیەی ئەوروپا ئیتر نەیان دەتوانی دابونەریتەکانی “فئودالیسم –
دەره بەگایەتی” وه “كلاسیسم” قبول بكەن بەو بۆنەیەوه پێویستیان بە رۆشنبیران و نووسەران و هونەرمه ندانێك بوو کەبەدلخوازی خؤيان وە بۆچوونەکانی خویان قەڵەم بەدەستەوەبگرن.
ئەم قوتابخانە ئەدەبیە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی هەژدەهەم پەرەی سەند تا ئەو شوێنەی كە لەنیوەی دووەمی ئەو سەدەیە و لەهەموو ساڵەکانی سەدەی نۆزدەهەم دا جیهانی ئەدەب و هونەر و بیروباوەڕ و ئەندێشەی کرد بە جێولانگەی خۆی نووسەرانی ئەم قوتابخانەیە هیچكات كۆمەڵگا و تاکەکانی کۆمەڵ بەوشێوەی كە هەبوون وەسف نەدەکرد بەڵکو بەوشێوازەی کەدەبێت ببن وەسفی دەكرد و لە تابلۆكانیاندا دەیان گونجاند. لەم ڕوەوە ئەم قوتابخانەيە لەبەرامبەر رئالیسم دا ڕادەوەستێ.

هونە رمەندی ڕۆمانتيك لە چینی خۆى بێزارە و هەمیشه هەوڵئەدا لە ژیانی ناوكۆمەڵگای خۆى دەربازبێت و بەخەیاڵات و ئەندێشە
خەیاڵیەکانی خۆی پەنادەهێنێت وە بۆ دەورانی رابووردوو وه سەردەمەکانی منداڵی و زید و ئارەزووی تەنهایی دەگەڕێتەوه.
له ناو پیشڕەوانی ئەم قوتابخانەیه ئەتوانین ناوی “ستاندال فیکتۆر هۆگۆ ” شاتوبريان له فەڕەنسا “دا وه “لؤرد بایرون، فيردزفرسی (ويردزورسی) له بەریتانیا وه گۆته، چیله ر له ئه لمانيا وه “پۆشكين و گوگول و ورمانتۆف له سوڤیەت دا بهێنين. نووسراو و سيناريۆکەی “فيكتۆر هۆگۆ” له شانؤگەری کرامۆل” بوو به یەکی له مرام نامەکانی بزوتنەوەی رومانتیسم.
فيكتۆر هۆگۆ پاشان به پێشکەش کردنی کتێبە شاکارەکەی بە ناوی “بێنەوایان” رابه رایه تی ئه م قوتابخانەیەی گرتە ئەستۆ.




کورتەیەک دەربارەی ناتۆرالیسم.. ڕاستی بەهادین

ناتورالیسم له زانستی فه لسه فه دا به و به شانه ده دەووترێ که باوەڕی بە هێزی سه ره کی سروشت “Nature” هه يه و هه رگیز سروشت به شتيكى له ده ست نەزمێکی باڵا تر له خۆى نازانێ له رووی ئەدەبيەوە زیاتر له چاو ليكردن وتەقلیدێکی یەکسان له سروشت ده ووترێ.
وە چوارچیوه یه کی ته نگتر و سنوردارتری له “رئالیسم” هه يه و بەو قوتابخانه يه دەوترێ كه نووسەری به ناو بانگ “ئيميل زولا” و لايه نگرانی دایان مه زراندوە و بەو كاره یان دەیان ویست هونه ر و ئەدەبیات ببێت به چه مكێكی زانستی و زۆر هه ولیاندا كه ڕەوشی”ئه زمونی و جەبری زانستی” له ئه دەبيات دا رواج بدەن.

ئەم قوتابخانه يه بۆ ماوه ی دەساڵ واتا له سالی ۱۸۸۰ تا ۱۸۹۰ی زایینی بەسەر هەموو ئەدەبیاتی ئه وروپادا حوکمڕانی کرد. نووسەرانی سروشتی و سروشت گەرایانی ئه و سەدەیه جگە له قبوڵ کردن و پە یرەوی کردن له “
ئایینی سروشت” و “جه بری زانستی” به رەوشه كانی پشكنین بؤ بابه تی “هاوخوینی” و “ودراسات” تيبينيەكی گرنگیان هەبوو وه بەکاریگەری خوینی “باوك له مندال “دا باوەڕی ته واویان هه بوو ، هه روه ها له رووى بۆچوون و دیدگای ئه وان وەزعی لەش له سروشتدا له حالەتی رەوانی گرنگتر و “ئه سیل تر ” بوو
ناتورالیستەکان له ئه فسانه كانى خؤياندا به هیچ جؤريك مرؤفیان بە بوونەوە رێکی ئازاد و خاوەن ئیراده پیشان نه داوه بەڵکو له بەرامبەر هێزەکانی زادەی لەش و سروشت و “متافيزيك” هیزی باڵاتر لە سروشت” به مروڤێکی بێ ئیراده و سنوردار وەسف کردوە.
لە پێشرەوانی ئه م قوتابخانە یە ئەتوانین ئیشارەت به “ئیمیل زولا وە ويليافالكنيز” دوو نووسەری گەوره بكەين.

ڕاستی بەهادین




یەکێک لە بیریارە مەزنەکانی مۆدێرنە ( سیگمۆند فرۆید ) … ڕاستی بەهادین

فرۆید لە مایسی (١٨٥٦) لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە، پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست (دژەسامیەت) ھەڵھاتون چون بۆ شاری (لێپزینگ)، پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و فرۆیدی تەمەن چوار ساڵە بەشی زۆری تەمەنی خۆی لەو شارەدا بەسەر دەبات، ساڵی (١٩٣٨)، نازییەکان نەمسا داگیر دەکەن و لەسەر ئەوەی جولەکەیە، زۆری بۆ دەھێنن، ئەویش بە خۆیی و خێزانەکەیەوە ڕودەکاتە لەندەن و ھەر لەوێش دەمرێت.

ئه‌وه‌ی فرۆید كردی له‌ كاتی خۆیدا وه‌ك شۆڕشێك وابوو، ته‌نانه‌ت ئێسته‌یش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان قابیلی قبووڵكردنه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی قوتابخانه‌ ده‌روونییه‌كانه‌وه‌. ساڵی (١٨٩٦) فرۆید زاراوه‌ی (سایكۆلۆژیای شیكاری) داهێنا، له‌ ماوه‌ی ٤٠ ساڵی دواییشدا, هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ گه‌شه‌پێدانی (بنه‌ماكانی، ئامانجه‌كانی، ته‌كنیكه‌كانی، ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ری سایكۆلۆژیای شیكاری). زۆربه‌ی نووسینه‌كانی فرۆید و بیركردنه‌وه‌كانی تایبه‌ته‌ به‌ ژیانی عه‌قڵ و ڕاڤه‌كردنی خه‌ون و ته‌كنیكی سایكۆلۆژیای شیكاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ێندێ بابه‌تی تردا.

سایكۆلۆژیای شیكاری به‌رده‌وام بووه‌ له‌ گه‌شه‌كردن و له‌ ساڵی ١٩٢٥ گه‌یشته‌ لووتكه‌ و ترووپكی گه‌شه‌كردن و بووه‌ به‌ربڵاوترین بزووتنه‌وه‌ی جیهانی و فرۆیدیش بووه‌ كه‌سێكی ڕادیكاڵی به‌هۆی كاره‌كانیه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بووه‌ ناودارتین ڕابه‌ری سایكۆلۆژیای شیكاری. پاش مه‌رگیشی فرۆید كه‌له‌پوورێكی بێ هاوتای بۆ به‌جێ هێشتووین تا ئێسته‌ش كاریگه‌ری به‌رده‌وامی خۆی هه‌یه‌. بۆیه‌ فرۆید پێی وایه‌ سایكۆلۆژیای شیكاری كاریگه‌رترین میتۆده‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌باره‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌وه‌. له‌ ڕێگه‌ی سایكۆلۆژیای شیكاركردنه‌وه‌یه‌، كه‌ نه‌خۆش ئه‌توانێت خۆی ئازاد بكات له‌ ئاڵۆزییه‌ عه‌قڵییه‌كان و ڕێگه‌ی تریش بگرێته‌ به‌ر بۆ تێگه‌یشتن له‌ خۆی و ئه‌وانی تر.

بیرۆکەی فرۆید!

خاڵی دەستپێکردنی فرۆید وەک پزیشکێکی دەرونی لەوێوە دەستی پێ کرد،کە بۆی دەرکەوت ئەو کێشەو پەژارەو ناتەباییانەی لە ناخی نەخۆشەکاندا گینگڵ ئەدەن،کاریگەری سەرەکین لەسەرتێکچوونی ژیانی ئاساییان ،فۆرید وای دانا هەر جۆرە نەخۆشیەکی دەرونی و نیشانەکانی بۆ پڕ کرنەوەی ئارەزوی چەپێنراوی سەردەمی مناڵی ئەگەڕێتەوە، هەروەها پێی وابوو گرفتە دەرونیەکانی ئێستای مرۆڤە کامڵەکان ڕازیکردنی ئارەزوە ڕێ لێگیراوەکانی سەردەمی مناڵییە.

لە کۆتایدا دەڵێین کەلتورێک کە ھێشتا فرۆیدی بە وردی نەناسیوە و پەرتووکەکانی وەرنەگێڕاوەو سەر قاڵی وتووێژی تێزەکانی نەبووە، ئەوا لە فەرھەنگ و کەلتورێکی لەم چەشنەدا فرۆید دەتوانێت ھەمیشە پرسیاری گرنگ و ئاسۆیەکی فراوانی وتووێژبێت لەسەر مرۆڤ، خێزان، پەروەردە.

ئەم تۆزە قسەیەش ھەوڵدانێکە بۆ نزیکبونەوە لە ناسینی بیریارێک کە کەمترین شت لە بارەیەوە بڵێین ئەوەیە، کە یەکێکە لە بیریارە مەزنەکانی مۆدێرنە.

هەندێک لە وتە کانی سیگمۆند فرۆید دەربارەی دەروونی مرۆڤ :

١-خەمۆکی نیشانەی لاوازی نییە بەڵکو ئاماژەیەکە ئەو کەسە دەیەوێت لە داهاتوو بەهێزتر بێت.

٢- بەر لەوەی بەخۆت بڵێت کە خەمۆکیت هەیە و کەسێکی لاوازیت، سەیرێکی دەوروبەرت بکە لەوانەیە بەخەڵکانی گەمژە دەوردرابیت.

٣-خەڵک زۆر لەوە باشترن کەخۆیان پێی دەزانن و، ئەوەندە خراپیش نین کە باوە.

٤-ئەو قسانەی لەدەم دەردەچن راستیەکانن.

٥- واباشە زوو زوو سەیری گوڵ بکەیت چونکە ئەوان خاوەنی هیچ کێشە ململانێیەکی دەروونی نین.

٦-خۆشبەختی شتێکە پەیوەندی بە سەردەمانی بەر لە مێژووەوە هەیە، هەر بۆیەش پارە و دەوڵەمەندی کەس خۆش بەخت ناکات چونکە پارە خەمی مرۆڤ نەبووە لەسەرەتاکانی مێژوو.

ناوی هەندێک لەکتێبەکانی کە وەرگێڕدراون بۆ کوردی :

۱ – ئایندە و وەهم

۲ – ژیان و دەروونشیکاریم

۳ – لێکدانەوەی خەونەکان

٤ – ڕامان لە سەروەختەکانی جەنگ و مەرگ

٥ – موسا و یەکتاپەرستی

٦ – پێنج وانە لە دەروونشیکاریدا

۷ – تەوتەم و تابۆ

٨ – دەروونناسی گرووپ و شیکاری ئیگۆ

٭ wikipedia

٭ ئاشنابوون بە فرۆید

٭ دەروونشیکاری




قەیرانی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگادا مەترسیە !…. راستی بەهادین

بوونی هەرمرۆڤێک پەیوەستە بە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سۆسیۆلۆجی و سایکۆلۆژی و سیاسی ئەو کۆمەڵگای تێیدا ژیان دەکات لەم ڕوەشەوە هەرمرۆڤێک کە لەناو هەر کۆمەڵگەیەکدا دەژی ئەوا لەگەڵ مرۆڤەکانیتردا ئەرک و بەرپرسیارەتی دەکەوێتەسەرشان ، ئەمەش بۆ باشترکردنی ژیانە لە هەموو ڕویەکەوە .
ئەم ئەرکانەش لەبواری سیاسی ڕۆشنبیری و ئەخلاقیدا خۆیان دەبیننەوە ، ئەرکی ڕۆشنبیر هەڵوێست وەرگرتنە لە دژی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە کۆمەڵگا ڕوو دەدەن ،
بۆ ئەمەش ڕۆشنبیر هەم لەڕووی سیاسی و هەم لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە ئەم ئەرکە دەکەوێتە سەرشانی کە پەیوەستە بە گەشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی .

ڕۆشنبیر ویژدان و دەركی كۆمەڵگەیە ، ئەو شتانە دەبینێت كە كۆمەڵگە نایانبینێت ، ئەو بۆیانی باس دەكات و كۆمەڵگەی لێ ئاگادار دەكاتەوە ، ڕۆشنبیر لەگەڵ ڕەخنەگرتن دەبێت كار بكات لەسەر هەقیقەت و ڕاستیە شاراوەكان و نیشانی كۆمەڵگەی بدات و كاری جددی بكات لەسەر بڵاوكردنەوەی بەها باڵا و ئاكارە بەرزەكان ، و یارمەتیدەرێكی ڕاستەقینەی كۆمەڵگە بێت بۆ حاڵی بوونی باشتر لە دۆخی ژیانی كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سیاسی و كلتوری ، كە ڕۆشنبیر بەدوای هەقیقەت و ڕاستی شتەكانەوە بوو و توانی مەعریفە بەرهەمەبهێنێت ، ئەوكات خۆبەخۆ كارێكی ئەخلاقی دەكات ، نەك هەركاتێك لە زیانی بوو دەست بەرداری هەقیقەت ببێت و قبوڵی نەكات .

ڕۆشنبیر دەبێت لە پێناو گەیاندنی ڕاستیدا نەسڵەمێتەوە لە وتن و جاڕادانی ئەوەی کە بەبەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی دەشکێتەوەو دەبێتە هۆکاری بەرەوپێشچوونی تاك و کۆمەڵگە ، بۆ ئەمەش ڕوناکبیران هیچ کاتێك لەبەرەی دەسڵاتداراندا نین و نابنە سوپەری واتاییان ، تاکی ڕووناکبیر هەمیشە دەبێت لە بەرەی ململانێکەرانی دەسڵات و کلتورو نەریتە کۆنینەکانی کۆمەڵگەدا بێت بەبێ گوێدانە هیچ جۆرێکی سزاو هیچ گوشارێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی .

( هۆڵباخ°) کە فەیلەسوفێکی ئەڵمانیە پێیوایە کە ڕۆشنبیر تاکە کەسێکە و لەگەڵ ئەوانیتردا ئەندامی کۆمەڵگایە وە پێویستە پابەند بە کۆمەڵگا بجوڵێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەرداری کەمێک لە ئازادیەکانی خۆیبێت تاوەکو سوودی زیاتر بگەیەنێت گەروا نەبێت ناتوانێت هیچ ئامانجێکی ئەرێنی بەدەست بێنێت .
کەواتە پێویستە ڕۆشنبیر ئیرادەی خۆی ڕادەستی ئیرادەی کۆمەڵگا بکات لەمەشەوە ئەرکە ڕۆشنبیریەکان دەتوانرێت لەتەواوی بوارە سۆسیۆلۆجی سیاسیەکاندا ببینرێن .بۆ ئەمەش جەخت لە ئازادی دەکاتەوە و عەقڵ و زانین پایەداردەکات کە پەیوەستە بە بەرەوپێشچونی کۆمەڵگا چونکە شکۆی هەر کۆمەڵگە و نەتەوەیەک پەیوەستە با ئاستی ڕۆشنبیریەوە کە بەد ئەخلاقی و زۆرداری دەپوکێنێتەوە ، بۆ ئەمەش ئەرکە ڕۆشنبیریەکان بەپێی یاساگەلێکی عەقلڵمەندانە ڕۆڵ دەگێڕن و گشت ئامانجێکیشیان هۆش ڕوونی هاوڵاتیانە گەیاندنی کۆمەڵگایە بە خۆشگوزەرانی

کەواتە ئەرکی ڕۆشنبیر ئافراندنی شۆڕشێکی گشتگیرە بۆزیاتر بەیەکەوەلکاندنی جڤاکی ئەخلاقی و سیاسی بە زانستەوە ، زانستێک کە لە هۆشی مرۆڤێکی ئازادو سەربەخۆوە سەریهەڵداوە و بەرهەمی ئاواڵابوونی هزرینێکی سەربەخۆیە لەمەشەوە ڕۆشنبیری دەگاتەوە بە ماناڕاستەقینەکەی خۆی و ڕۆشنبیریش لێرەدا کەسێکە کە هەست بە ڕاستەقینەبوونی خۆی دەکات .
ماوەبڵێین کە قەیرانی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگادا وەک قەیرانی دەروون وایە لەناو جەستە .

° تیۆری سیاسی لای ئۆجەلان




گرنگی ڕخنە … ڕاستی بەهادین

ڕەخنە شیکردنەوە و راڤەکردن و هەڵسەنگاندنی دەقی ئەدەبیە یان دیاریکردنی بەهای دەقی ئەدەبییە واتە رەخنەی ئەدەبی لەو بنەما هونەریە و بیریانە دەکۆڵیتەوە کە دەقی ئەدەبییان لێ بنیات دەنرێت و بەشێوەیەکی زانستییانە بەهای ئەو بنەمایانە دیاریی دەکات، بەمەش رادە و ئاستی گرنگیی و بایەخی دەق بۆخوێنەر و داهێنەریش دەستنیشان دەکات.
ڕەخنە جۆرێکە لەھەڵسەنگاندن و نرخاندن بە مەبەستی دەرخستن و نیشاندانی لایەنی باش و خراپ.دیارە رەخنەش پەیوەندی بە زۆر بوارەوە هەیە بۆ نموونە ( ڕەخنەی سیاسی ، ڕەخنەی ئاینی ، ڕەخنەی ئەدەبی ، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی ….) بەڵام لەم بابەتەدا تەنها باس لە ڕەخنەی ئەدەبی دەکەین ڕونتر لە بارەی نووسینەوە ، تابزانین گرنگی ڕخنە چیە و چۆن ڕەخنە بگیرێت وە جۆرەکانی ڕەخنە چین .
ڕەخنە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەموکوڕییانە لە بوارێکدا هەیە ئەگەر بە وردی باس لە ڕەخنەی ئەدەبی بکەین. ڕەخنەی ئەدەبی کەموکوڕیەکانی ناو نووسین دەستنیشان دەکات ، ڕەخنەی ئەدەبی کارێکی داهێنەرانەیە وزۆرجار ڕەخنەگری ئەدەبی دەبێ بەقەدساحێب بەرهەم زەوق وداهێنەری تێدابێت،

بێگومان هیچ نووسینێک لە دەرەوەی ڕەخنە نییە
هیچ نووسینێک بێ کەم و کورتی نیە ، کە نووسین هەبوو بێگومان ڕەخنەش دەبێت وە لە هەرکۆمەڵگایەک رەخنەگر نەبوو ڕخنە بگرێت بێگومان هیچ پێشکەوتنێک نابێت لە بواری نووسیندا چونکە ڕەخنە دەرخستنی هەڵە و کەم وکوڕیەکانی نێو نووسینەکە دەر دەخات خۆ ئەگەر ڕەخنە نەبێت ئەوا نووسینە پڕ لەهەڵە کان بەردەوام دەبێت .
ڕەخنە گرتن تەنها نابێتە هۆی دەرخستنی هەڵەکان بەڵکو وا دەکات نووسین باشتر و بەرەو پێشتر بچێت لە چاو ئەو قۆناغەی تێیدایە وادەکات نوسینەکان ببنە نووسینی سەردەمیانە و باشتر و گوجاو تر بێت.
مرۆڤ کەدەخوێنێتەوە دەیەوێت خوێندنەوە بکاتە دەلاقەیەک بۆ ئەوەی لێوەی فێر ببێت و بابەتی نوێ و پڕ لە نوێگەری بخوێنێتەوە نەک خوێندنەوەی بابەتە کۆنەکان لە بەرگێکی نوێدا.
کە ئەگەر ڕەخنە نەیەت و بەربەستێک بۆ ئەمە دا نەنێت نووسینەکانی سەردەم بەو جۆرەی لێدێت کە باسمان کرد.
ڕەخنەگرتن وردبینیی و عەقڵی زانستی گەورەی دەوێت کە تیایدا جیاوازی نەکرێت لەنێوان ھیچ نووسینێک.
گەروانەبێت نووسین هیچ بیرکردنەوە و مەعریفەی نوێمان پێ نادات و بەڵکو هەڵەکان بەردەوام دوبارە دەبێتەوە.

دوو جۆر لە ڕەخنەمان هەیە :

ـ یەکەمیان ڕەخنەی ڕوخێنەر ئەمجۆرە لەڕەخنە کەسی ڕەخنەگر بەمەبەستی کەمکردنەوەی نووسین و ناشرین کردنی نووسەر ڕەخنە دەگرێت و دەیەوێت لە ئاستی نووسینەکە کەم بکاتەوە کە ئەمجۆرە لەڕەخنە ناتوانێت کار بکاتە سەر بەرەو پێش چوونی نووسین .

ـ دووەمیان ڕەخنەی بنیاتنەر ئەمجۆرە لە ڕەخنە کەسی ڕەخنەگر بەجۆرێک ڕەخنە دەگرێت کە وا لە نووسەر بکات هەوڵی چارەسەری بدات، بێگومان شێوەی دووەم کار دەکاتە سەر نووسین و زیاتر بەرەو پێشی دەبات .
ڕەخنە هەر تەنها زلکردنی کەموکوڕیەکان نیە بەڵکو دەرخستنی ئەو هەڵانەیە بۆ باشکردنی ، بێگومان ڕەخنەش سنووری خۆی هەیە و نابێت سنوور بشکێنرێت چونکە ڕەخەی بێ سنوور ئاژاوە درووست دەکات و ڕەخنەی بەجێش کۆمەڵ بەرەو پێش دەبات ئەوە تەنها ڕەخنەیە، کە زیندووێتی بە کولتوورێک دەبەخشێت و هەر ئەویشە داهێنەرەکانی بە خوێنەرانی دیکە و نەوەکانی داهاتوو دەناسێنێت .
سەرەنجام، ئەگەر ڕەخنە نەبێتە ڕێگەیەک بۆ گەیشتنی خوێنەر بۆ نێو بەشە شاردراو و نەزانراوەکانی دەق ئەوا لە دەمەقاڵێی نێوان ڕەخنەگر و نووسەر کورتدەبێتەوە بە واتایەکی دیکە ڕەخنەکە ناتوانێت لەنێوان ڕەخنەگر و نووسەردا پردی دیالۆگ و مشتومڕی هزریی دروستبکات.

لەکۆتایدا ماوە بڵێین ڕخنە پێویستە هەبێت چونکە ڕەخنە پیشاندانی کەموکوڕی و خزمەتکردنی ئەدەبە.