شانۆگەری سێ چیرۆکی خێرای مردنمان.. نووسینەوەو دەرهێنانی: رێباز محەمەد جەزا

شوێن: هۆڵی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان، سلێمانی تەنیشت نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی

کات: ٢٠\٨\٢٠٢٥ و رۆژانی دووایی

کاتژمێر: ٥:٣٠ی پاشنیوەڕ..




شانۆ ؛ لەنێوان ئەدەب و هونەردا.. ڕێباز محەمەد جەزا

خوێندنەوەیەکە بۆ دیدو تێڕوانینە شانۆییەکانی هونەرمەند و توێژەر (دکتۆر کەیفی ئەحمەد)
لە چەند ڕەهەندێکی جیاوازەوە..

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..




سپێتی بەفر وەک شیعر.. رێباز محەمەد جەزا

خوێندنەوەیەکی پانۆڕامییە بۆ ڕۆمانی ( بەفر) ی نووسەری گەنج
( ماکسێنس فێرمین)

دنیای نوێ‌ ، زۆر شتی بەهەند وەگرتووە ، لای زۆرێك لەتیۆرسێنەكانی بواری ئەدەب (ڕۆمان ) پایەیەکی گرنگی دروست بوونی ئەو جیهانە هاوچەرخەیە کەرۆڵی گرنگ دەبینێت لە پێشخستنی كۆمەڵگەدا . لەبەرئەوەی كتێبخانەی كوردی لەڕووی توێژینەوەی ئەكادیمیەوە ، دەربارەی ( ڕۆمانی نوێ ) زۆر هەژارە ، کاتێک دەمانەوێت قسەی لەبارەوە بکەین ، ڕووبەڕووی گرفتی زۆر دەبینەوە بەتایبەتی لەقۆناغی نووسین و شیكردنەوەدا ، ئەمەش دۆخێكە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەست و پەی پێبردنانەی بەپلەی یەكەم وەك خوێنەری دەق و هوشیاری و نەریتی خوێندنەوە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە کە ئاستی جیاوازی چەشەی ئەدەبیمان و نەبوونی پێشینەو سەرچاوەو ژێدەری پێویست بۆیەكاڵاكردنەوەی بیرو بۆچوونەكانمانەوە بەتایبەتی لەڕووی ترادسیۆنەوە بۆخوێنەری ئێمە گرنگە ،(ماکسێنس فێرمین) ڕۆماننووسێکی فەرەنسییە و بە شێوازێکی کورت و چڕ دەنووسێت. ئەو شێوازەی ئەو زیاتر بە شێوازی مینیماڵی ناسراوە و وردەکارییەکان بۆ خوێنەر جێ دەهێڵێت و چاو دەبڕێتە نەخشەی سەرەکیی ڕۆمانەکەی فێرمین شاکارەکەی بریتییە لە”بەفر،” “هەنگەوان” و “کەمانچە ڕەشەکە” ئەو سێ ڕۆمانەن.
بەفر، یەکێکە لەئەزموونەتازەکان کە شێوازی نووسینەکە لەلایەن جەندین ڕۆماننووسەوە کاریان تێداکراوەو هەندێکجار بەڕۆمانی مینی ماڵیستیش ناودەبرێن . بەفر ڕۆمانێکە دەربارەی جوانی و سپێتیی بەفر و هایکۆی ژاپۆنی. خودی ڕۆمانەکە فەزایەکی هایکۆیی هەیە و لە هایکۆنووسێک دەدوێت. ڕۆژێک هایکۆنووسەکە لەگەڵ باوکیدا بە تەنیشت ڕووبارێکەوە پیاسە دەکەن، هایکۆنووسە گەنجەکە بە باوکی دەڵێت: شیعر چییە؟ باوکی دەڵێت: شیعر ئەم ڕووبارەیە. رۆمانی بەفر ، كە بەرهەمی هزریی نووسەری گەنج ماكسێنس فێرمینی لەدایکبووی ( 1968) ە ‌و دەكرێت باش بخوێندرێتەوە، چونكە ڕۆمانی بەفر تام‌ و چێژێكی تایبەتی بەمرۆڤ دەبەخشێت ‌. جیاوازە لەڕۆمانی بەفری ئۆرهان پامۆک کەئەویش بەرهەمێکی تری ناوازەو شاکارێکە بۆخۆی بەڵام ئێمە لێرەدا باسی ڕۆمانی بەفری فێرمین دەکەین ؛ ئەو دەمەی رۆمانەكە دەخوێنیتەوە واهەست دەكەیت رۆچوویتە ناو چامەیەكی شیعری بەپێز، چونكە سەراپای رۆمانەكە بە نەفەسێكی شیعری نووسراوە، كە ئەمەش داهێنانێكی تازەیە‌و زیاتر سەرنجی خوێنەر بەلای خۆیدا كێشدەكات‌ . فێرمین نەیشاردۆتەوە كە چەندە لەژێر كاریگەری شیعردایە‌و ئاوا گوزارشت لەشیعر‌و شاعیر دەكات لەبەر ئەوەی شیعر لای فێرمین هاندەر‌و یارمەتیدەرێكە بۆ دۆزینەوەی جوگرافیایەکی جیاوازترلە مرۆڤ، ئەو ئاوا گوزارشت لەشیعر‌و شاعیر دەكات. هەروەها ئەو دەیەوێت ئەدەب‌و هونەر بەتێكەڵی ببینێت ‌‌و هەرواش بەئێمەیان بناسێنێت ‌، ئەو رایەڵێكی بەهێزی هەیە لەنێوان خۆشەویستی لەلایەك‌و سەما‌و جوانناسی‌و مۆسیقا‌و نیگاركێشان‌و شیعر لەلایەكی تر. سەرچاوەی هەموو ئەمانەش بەلای ئەوەوە لە خۆشەویستی ئافرەتێكەوە سەرهەڵدەدەن بۆ كاراكتەرێكی بەهێزی ناو رۆمانەكە، كە ئەویش (سوزوكی) یە. واتە لە بەرامبەر تەواوی هونەرەكاندا ئەو بەلای خۆشەویستی دایدەشكێنێت ‌. ئەوەش سەرەڕای لەیەكچوونیان، بەڵام( خۆشەویستی بە قورسترینیان دەزانێت . تەواوی گرێبەندەكانی ناو رۆمانەكەش ( رێكەوت ) دەكەنە شوناسی خۆیان، واتە رێكەوت پروشەیەكی دیاری ناو رۆمانەكەیە، كە چەندین جار هاتۆتەسەرڕێگەی ، وەك دەبینین بەڕێكەوت بەسەر لاشەی (بەفر) لەناو بەستەڵەكدا تێدەپەڕێت بەڵام لەبەر جوانییەكەی لەهۆش خۆی دەچێت‌. یان رێكەوتی بینینی سوزوكی ‌و بەفر ‌و دروستبوونی ئەو عیشقە راستەقینەیەی لای سوزوكی یا بەیەكگەیشتنی ( كچی بەفر)‌ و (یۆكۆ‌) و زەماوەندكردنیان، یان كە سوزوكی زانیبووی جوانترین‌و سپیترین تابلۆی خۆی بكێشێت.
فێرمین شەڕێكی گەورە بەرپادەكات لەنێوان رەنگ‌ و بێڕەنگیدا ، كە سەرەتا بەدوای دۆزینەوەی بێڕەنگیەوە دەبێت ‌‌و لەڕێی سوزوكی دەیدۆزێتەوە ، كە ئەو دەمەی نابینا دەبێت و دواجاریش بەكەناری رەنگەكان دەگات لەڕێی یۆكۆوە، ئەوەی سەرنجیش رادەكێشێت ‌ ئەوەیە، بەفر لای ئەو بێڕەنگە یان كە دەڵێ‌: بەفر سپییە، هەر بۆیە دیار نیە ‌و شایانی بوون نیە، جا دەشێت ئەمە رەنگێكی خەیاڵی بێت و كەشف نەكرابێت. یان لەهەندێک‌ وێنەی ناو رۆمانەكەدا جێ‌ پەنجەی زانست دیارە، بەشێوەیەك كە ئاوێتەی كردووە لەگەڵ رۆمانسییەت‌و لەڕێی زانستەوە دەرگای بەڕووی جوانیی ‌و سۆز كردۆتەوە. ئەوەتا سوزوكی بە یۆكۆ دەڵێ‌: كوڕی خۆم ئەو چوونە چ سودێكی بۆ من هەیە؟ ئەزانم ئەمەی وتت راستە ، بەڵام چوونە سەر مەزاری هاوسەرەكەم كە ساڵانێكی زۆرە مردووە، بۆ پیرەمێردێكی وەكو من چ سودێكی هەیە ؟ یان هوروشی دەڵێ‌: .. لەیەك شت دڵنیابووم ، ئەویش ئەوەبوو كە ئەم پیردەبێت‌و دنیا بەجێ‌ دەهێڵێت، بەڵام ئەم روخسارە جوانە خەوتووەی ناو ئەم بەفرە، هەرگیز پیرنابێت‌و تەنانەت دوای مەرگیش ‌و تا ئەبەد خۆشەویستی بۆ ئەم ژنە لەوێدا دەمێنێتەوە. ئەمە بەفر ‌و بەستەڵەك وەكو مۆمیاكردن وان بۆ لاشەی مردوو، هەروەها كار لەسەر هێشتنەوەیان دەكات لە دۆخێكی جێگیردا، بە پێچەوانەی باری تری فیزیایی لە فەزای ئازاد كە كاری داخوران‌و پیربوون لەسەر لاشەی ئادەمیزاد دەكەن. فێرمین لەڕێی یۆكۆی پاڵەوانی ناو رۆمانەكەوە، شارەزایێكی زۆر بەكاردێنێت‌ بۆ لێك نزیكخستنەوەی هەردوو جیهانی واقیع‌و خەیاڵ. ئەمەش ئەو كاتەیە كە یۆكۆ زانیاری لەسەر ( بەفر) دەداتە سوزوكی ‌و سوزوكی بەسەرسوڕمانەوە پێی دەڵێ‌: تۆ ئەم شتانە لە كوێوە دەزانیت. بەڕاستی تۆ كێیت؟ پەیامهێنێكی دونیای مردووانیت ؟ كەس نازانێت ئەو لەكوێیە، دەمێكە ئەو كەژ‌و كێوە ئەویان لەمن سەندۆتەوە. هەرچەندە یۆكۆ دەیەوێ‌ یارییەكە بكات‌و تۆپەكە بخاتە گۆڕەپانی مامۆستاكەی ‌و پێی بڵێ‌ ئەو لەڕێی جوانیی رۆحەوە دەرك بە شتەكان دەكات، چونكە بەرلەوە فێرببوو( كە لە بنەڕەتدا رۆشنایی راستەقینە ‌و رەنگی راستەقینە پەیوەندیان بە جوانی رۆحەوە هەیە) یان راستیەكەی دەیەویست بەمشێوەیە مامۆستاكەی هەڵخەڵەتێنێت‌، كە ئەمە جاری یەكەمی نیە، بەڵكو بۆ یەكەمجار ئەو كاتەبوو كە لەیەكەم پرۆڤەدا مامۆستا پێی گوت: چاوەكانت بخەرە سەریەك‌و بزانم چی دەبینیت؟ ئەویش وتی رەنگی سووری درەختەكان، بەڵام مامۆستا هەستی بە ساختەییەكەی كرد‌و بە توندی وەڵامی دایەوە، جاری دووەمیش ئەوەبوو كە مامۆستاكەی هەڵخەڵەتاند ‌و لە واقیعیشدا چی بینیبوو دەربارەی ( بەفر) ئەوەی خستە ناو چێوەی خەیاڵ‌و بە مامۆستاكەی راگەیاند، واتە خەیاڵی تەوزیفی سەر واقیع كرد‌و مامۆستای پێ‌ سەرسام كرد، كە ئەمەش هونەرێكی جوان و ئەرێنی هەبوو بەلای سوزوكی یەوە، كە گرێی دەروونی بۆ كرایەوە‌و بەلاشەی بێگیانی ( بەفر)ی گەیاند ‌و تا ئەبەد لەتەنیشت لاشەی ئەو راكشا هەروەها لەرۆمانەكەدا ژمارە(7) ئەفسونێكە یان تاكە دوورگەی نەدۆزراوەی نێو رۆمانەكەیە، تەواوی ئەوانەی رۆمانەكە دەخوێننەوە، هەرگیز لە سیحری ئەم ژمارەیە ناگەن، چونكە مەبەستێكی شاراوەی رۆماننووس لە پشتی ئەم ژمارەیە خۆی مەلاس داوە‌و ئەویش مەبەستی نیە بیدركێنێت تەنها دەتواندرێت لێکدانەوەی بۆ بکرێت .
لەکۆتاییدا دەکرێت بڵێین ڕۆمانی سەردەم ڕۆمانی مینیماڵی یان هەرناوێکی تری لێبنێین پێویستە و مرۆڤی کورد ئەم جۆرە ڕۆمانە پوخت وبێگەردانە بخوێنێتەوەو خۆی لەگەڵ جیهانی نوێ بگونجێنێت و دوور بکەوێتەوە لەدرێژ دادڕی بێ واتاو بێ ئاکام وەکو هەندێک نووسەری پێدەناسرێتەوە .




چێژبینین لەنمایشە شانۆییەکانی هەرێمی کوردستاندا.. ڕێباز محەمەد جەزا

نمایشە شانۆییەکانی کوردستان لەڕووی ژمارەوە زۆرنین بەڵام کاتێک چەمکی هاوڵاتی و ژیار و شارستانییەت ڕوون نەبێت ، نازانین دەکەوینە کوێی ژان وزێی گرفتەکانەوە ، لەبەرئەوە زۆرکات دەبینین هەوڵدان بۆڕامکردنی هەموو خەڵک و هاوشوناسبوونی بێمەرج لەگەڵیاندا ، زەمینە بۆ پۆپۆلیزم لەسیاقدا – پەرێزدا – خۆشدەکات ؛ ئەمەش سەر بەوساتە خۆیەتی کەگروپێک یان کۆمەڵێك کەس بەناوی جیاوازی و دۆزینەوەی فۆرمی تایبەتەوە ، خۆیان دەخەنە شوێنی هەموو خەڵک و لەبری هەموو خەڵک قسەدەکەن وپێوەرو پێوانە ڕیزدەکەن وپێی دەپێون ؛ لەکاتێکدا ئەو هەوادارانەی ئەو بەرهەمە پەسەند دەکەن هەموو خەڵک نین !! وەکو بڵێی هەمووجەماوەری ئەوبەرهەمەش نین کەواتە بەو پێوەرەش بێت گەر لەدۆخێکی بابەتی وستاندارددا بیر لەخەڵک بکەنەوە ئەوا خەڵک هێشتا ناوەرۆکێکی زیاتری پێوەیە تافۆرمالیمێکی ڕووت و ڕاستەوخۆ بێت .
بۆئەم مەبەستە بەشێکی زۆر لەنمایشەشانۆییەکان و بکەرەکانیان ؛ بەناوی هەمەجۆرەوە گوزارە دەردەبڕن ؛ جارێک دێن لەژیر ناوی “چێژ” و جارێکی تر دێن لەژێر ناوی ” جوان ” یاخود “باش” قسەکانیان ڕیزدەکەن وبەرهەمەکان بەسەر “سزا”و”پاداشت” یان “خێر ” و
“شەڕ” یان “باش وخراپ ” دابەش دەکەن ؛ چونکە ئەم تێگەیشتنە جۆرە پۆپۆلیزمێکی شانۆیی بەرهەم دەهێنێت ( پۆپۆلیزم لەئاستێکی سەرەتاییدا ، هەوڵدەدات چەمکی ناوەرۆکداری خەڵک بگۆڕێت بۆ فۆرمالیزمێکی پەتی) ، واتە هەموو ئەوناواخنە ناکۆک و گرژانەش چارەسەر بکات کەچەمکی خەڵک خۆی بەناساز هێشتوییەتییەوە !! کەواتە چی پەیوەندییەک هەیە لەنێوان “چێژ ” وەکو چەمکێکی ئیستاتیکی لەگەڵ “پۆپۆلیزمی شانۆ؟ ” بەتایبەتی لەنمایشی شانۆگەرییەکانی هەرێمی کوردستاندا !! “لەم دەرفەتە کورتەدا ئەوەدەخەمەڕوو کەهیچ بەرهەمێکی ” پۆپۆلیستی ” مەودا درێژ وقوڵ نییە ، بەڵکو کورتخایەن و “ئاڵۆزە” و لەئاستێکی سەرەتاییدایە کەناوەرۆکێکی نەخوێندراوەو ساکاری هەیە و بەرگەی بچوکترین تاقیکردنەوەو پرسیاری “جدی –ڕژد” ناگرێت و هەڵدەوەشێتەوە .

بەشی یەکەم
پۆپۆلیزمی شانۆگەری

پۆپۆلیزم چییە؟ بۆئەوەندە مەترسیدارە؟ ” پۆپۆلیزم، بەرنامەیەکە یان بزووتنەوەیەکی سیاسیە کە بانگەشەی پاڵپشتیکردنی کەسی ئاسایی دەکات، پۆپۆلیزم بەزۆری توخمەکانی چەپ و ڕاست تێکەڵ دەکات ، دژایەتی بەرژەوەندییە بازرگانی و داراییە گەورەکان دەکات بەڵام زۆرجار دوژمنایەتی پارتە لیبڕاڵ و سۆسیالیستی و کرێکارییە دامەزراوەکانیش دەکات یان زۆرجار زاراوەی پۆپۆلیست بە شێوەیەکی سووکایەتیپێکردن بەکاردەهێنرێت بۆ ڕەخنەگرتن لە سیاسەتمەدارێک کە ترس و حەماسەتی گەلێک دەخاتە ژێر پرسیارەوە. کەواتە بەپێی تێڕوانینی مرۆڤ بۆ پۆپۆلیزم، بەرنامەی ئابووری پۆپۆلیستی دەتوانێت یان پلاتفۆرمێک بێت کە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی ئاسایی و وڵات بە گشتی بەرەوپێش دەبات یان پلاتفۆرمێک کە هەوڵدەدات سەروەت و سامان دابەش بکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی جەماوەری، بەبێ گوێدانە دەرئەنجامەکانی بۆ وڵات ” ( Munro،2023) بەڵام لەهونەری شانۆدا بەواتای چی دێت ؟” سەرەڕای پەیوەندییە هاوچەرخەکانی زاراوەی ‘پۆپۆلیزم’ لەگەڵ براندێک لە حوکمڕانی تاکڕەوی کۆنەپەرستانە ، (شیلی ئەلێندێ) و بە تایبەتی مۆزەخانەی سۆلیدارێتیدا، یارمەتی نۆژەنکردنەوەی پۆپۆلیزم دەدەن وەک پڕۆژەیەکی سیاسی نەک بە دەرپەڕاندنی ، بەڵکو بە بنیاتنانی کۆدەنگی جەماوەری پێناسەی دەکەن . بە پێشکەشکردنی دیدگابۆ جیهانێکی نوێ، ئەو هونەرەی کە نمایشکرابوو، بوو بەهۆی یەکخستنی لە کارێکی سیاسی فراوانتر، کە وەک ئامرازێک بۆ ڕزگاری جەماوەری، نەک تەنها بەڵگەنامەیەک بەکاردەهات ( Mason،2010 ) یان هەر وەکو لەلایەن ” نیل سمیسەوە ” ڕوونکراوەتەوەو دەڵێت:” من دەڵێم کە ئێمە [هونەرمەندانی سۆهۆ] بەڕاستی ویستمان ئەمریکا بگۆڕین. یان ڕەنگە ئەوە بێت کە ئێمە ویستمان دەست بە سروشتی ڕاستەقینەی ئەو شتە بگرین کە پێمان وابوو ئەمریکا چییە یان دەبێ بێت.” خواستی ئەوان بۆ دەرخستنی بەڵێنی ئازادی و یەکسانی کە لە بەڵگەنامەکانی دامەزراندنی میللەتدا هاتووە، لە ( (FOOD 1971-1973، ئەو پڕۆژەیەی کە بەکۆمەڵ بەڕێوەدەبرا، بانگەوازی دیموکراتیزەکردنی هونەری بۆ ژیان وەرگرت، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پێداویستییە جەستەیی، ئابووری، سۆزداری و هونەرییەکانی کۆمەڵگادا کرد. دواتر ئێرنێستۆ لاکلاو. بەم شێوەیە کردارەکانیان لە یەک کاتداو بەلۆژیکێکی پۆپۆلیستی پێشکەوتنخوازانە و پاشەکشەیی پیشان دەدا. پۆلیسی سنوور لە شوێنەوارە ماددییەکانی FOODدا دیارە: هونەرمەندەکانی سپی پێست و چینی ناوەڕاستی سۆهۆ هێڵی سنووری نوێی شارەکانیان بە درێژایی وەدەرنانی چینایەتی و ڕەگەزپەرستانەی دەرەوەی شارەکان کێشا.( Mabey،2010 )بەم شێوەیە پۆپۆلیزم هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی هەمووخەڵکە و خۆی بەزمانحاڵی هەمووان دەزانێت و ڕێ لەجیاوازییەکان دەگرێت و سنوری ئازادییەکان بەرتەسک دەکاتەوەو هێڵیان بۆدەکێشێت وبەرەو ئادۆلۆجیای مەبەستدار دەروات بەڵام چێژ چی پەیوەندییەکی بەم دۆزەوەوە هەیە؟ واتە شانۆی پۆپۆلیستی هەوڵی بەگەمژەکردنی دوولایەنەدەدات: لایەنێکیان بەرهەمەکەو لایەنەکەی تریان وەرگرەکانیان . ئەوەی لەژێر دەستەواژەی پۆپۆلیزمدا کۆدەبێتەوە، کۆمەڵەی هاوچەرخەکانن کە نایانەوێت پەیڕەوی لە ڕیتمی پێشکەوتنی کولتووری و ڕۆشنگەری بکەن.
پۆپۆلیستەکان یاساکانی ئەتەکێت دەشکێنن و خۆیان بە جلوبەرگی مێژوویی ڕابردووی تۆتالیتارییەوە دەپۆشن. پۆپۆلیستەکان ، ستایشی پاوانخوازی یەک بۆچوون دەکەن و ڕەخنە لە تێڕوانینی دیموکراسی بۆ هەمەجۆریی بگرن وەک هەڕەشە لەسەر ناسنامە، کە بەپێی تێگەیشتنیان دەبێت لە ئەفسانەی نەتەوەییەکەوە سەرهەڵبدات. هەستەکانی توڕەیی و بێزاری زیادەڕەوی وەک ڕەسەنایەتی هەڵوێستیان کاردەکەن. بەپێی لێکدانەوەیەکی ئێستاو بەربڵاو، پۆپۆلیزم دەرئەنجامی دابەشبوونێکە: لە لایەکەوە، ئەو تاکانە هەن کە بە توانای فێربوون و خۆگونجاندن وەڵامی گۆڕانکارییە خێراکان و تەحەددای فرەچەشنی دیجیتاڵکردن دەدەنەوە؛ پێشوازی لە توانای فراوانبوون دەکەن ، زانین و پەیوەندی و چێژوەرگرتن. لە لایەکی دیکەوە پۆپۆلیستەکان وەک دۆڕاو دەردەکەون، بەرگریکارانی ڕابردووی دوێنێ و چەقی نەگۆڕی لە قوڕدا کە هەست دەکەن لە ژێر هێرشدان لەلایەن کراوەیی پرۆسەی گۆڕانکارییەوە یان سەرکوتکراون. لەسەر ئاستی دیاردە ڕەفتارییەکان ئەم دۆخە لە ئەنجامدا وێنەیەکی دووانەیی تایبەت بەخۆیەوە دەبینێت: لە لایەکەوە جوانیناسی پۆپۆلیزم هاوتایە لەگەڵ ئەو نیشانانەی کە لەبواری دەماریی تاکەکەسی وەک گەڕانەوەی سەرکوتکراوەکان.
پۆپۆلیزم — نەخۆشییەکی بەردەوامی سیستەم لەشانۆدا چۆنە؟ جگە لەوەی ڕێبازێکی کۆمەڵایەتی-داینامیکییە، دەبێت لە گۆشەیەکی دیکەوە لەبەرچاو بگیرێت. ستراتیژییەکانی پەیوەندیکردن لە سادەکردنەوە و یاریکردن بە هەستەکان و ئینکاریکردن لەڕاستییەکان و لە ئێستادا لە ئابووری و ئیکۆلۆژیای میدیادا بەکاردەهێنرێن کە تێیدا نەخۆشی ڕەفتار بووەتە نیشانەی کۆمەڵگەی دیجیتاڵی بە گشتی.
لە ساڵی ١٩٧٦دا کۆمەڵناسی فەرەنسی (ژان بۆدریلار) تیۆرێکی داڕشت لەو کاتەوە لە مۆدە دەرچووە، وەک ئامرازێکی شیکاری بەسوودە.

  • زۆر پێش دیجیتاڵکردنی دەق و وێنە و فیلم و زۆر پێش هێنانەکایەی ئامێرە مۆبایلەکان کە مرۆڤی مۆدێرن بەردەوام لە پەیوەندیدا دەمێنێتەوە ؛ بۆدریلارد ئاماژە ناکات بۆ ئەوەی لەم سەردەمەدا پێی دەوترێت هەواڵی ساختە یان شەڕی زانیاری، واتە زانیاری هەڵە بە ئەنقەست و داڕشتنی بۆچوونی حیسابکراو. کەواتە چێژ چییە؟ چۆن لەجێژ تێبگەین ولەپۆپۆلیزمی هونەری بەدووربین ؟ کەلەم ڕۆژانەدا زۆرترین بەکارهێنەری زاراوەی چێژ هەیە کەنەدەزانن چییە؟ نەهەوڵی تێگەیشتنیش دەدەن .!! لەبەرئەوەئەم نووسینە هەوڵدەدات زۆر بەسادەیی وبەکورتی ئەوەمان پێبڵێت کە چێژ بابەتێکی پۆپۆلیستی نییەو بینەرانیش پۆلێن ناکرێن لەژێر ناوی چێژی وەرگرت یاخود نا !! لەکاتێكدا ئێمە پێویستمان بەخوێندنەوەی جدیی و ڕژدی دۆزەکەهەیە ..

    بەشی دووەم
    چێژبینین لە شانۆدا

    چێژ چییە؟ چۆن لە چێژ تێبگەین؟ ئەمە ئەو پرسیارە ورووژێنەرەیە کە قسە و باسی زۆری لەبارەوە کراوە؛ بەڵام لامان ڕوون نییە واتا و مەبەستەکانی چین؟ لەبەر ئەوەی زۆر بە کار دێت و تا ڕادەیەک ئاڵۆزە و بە گرنگی دەزانم پرسیار لە چێتییەکەی بکەم، چونکە “گومانی تێدا نییە کە پرسیارکردن دەربارەی هەر شتێک جۆرە ئاگاییەکە دەربارەی بابەتی لێپرسراو و جێ مەبەست؛ هەروەها ناسین و زانست دەربارەی پرسیارلێکراو لە خودی وەڵامەکەدا واڵا و ئاشکرایە.” (کرۆچە: 2010، 53). چۆن بیر لە چێژ بکەینەوە؟ بە شێوەیەکی سەیر سەختە پێناسە بکرێت، زۆر کەمتر هەست بە باشی بکەیت لەو بارەیەوە، چێژ بوونەوەرێکی فێڵاوییە. ” ئایا فەلسەفە دەتوانێت یارمەتیمان بدات بۆ ئاسانکردنی؟” (Dresser، 2020) بیرو باوەڕی چێژبەخشی ڕاستەقینە بە ناوی پێش ئەپیکۆرۆسەوەیە، بەو پێیەی ئەو کەسەی کە دایمەزراندووە، خوێندکاری سۆکرات بووە بە ناوی ئەپیکۆرس، لە نێوان خۆی و ئەفڵاتوون و ئەرەستۆدا ڕکابەری هەبووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەفڵاتوون فەلسەفەی سۆکراتی شێواندووە. سەبارەت بە نەیارەکانی، تۆمەتباریان کرد بە سۆفیست. پێدەچێت لە سەرەتادا یەکێک بووبێت لە سۆفیستەکان، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا، ئەو سۆفیستەی کە لە بازنەکەی دوورکەوتەوە و یەکەم خشتی بۆ یەکێک لە گەورەترین بیری فەلسەفی سەردەمی ئێمە دانا کە سوودی گشتی بۆ هەموو مرۆڤەکان هەبوو.
    ئەم پەرەسەندنە لە لایەن فەیلەسووفی ئینگلیزی تۆماس هۆبز، جۆن لۆک، دەیڤید هیوم، جۆن میل و هێربێرت سپێنسەر ئەنجام دراوە، بەڵام سەرچاوەی بیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم بلیمەتە یۆنانییە (ئەپیکۆرس). ئەرەستۆ بۆ ئەپیکۆرییەکان چێژ بە هیچ شێوەیەک هەستێکی ئەرێنی نییە، تەنیا هەستکردنە بە ئاسوودەیی یان ئارامیی کە دوای ڕزگاربوون لە ئازار دێت. «ئەکسیۆلۆژیا/ ئاکارناسی» و ژیانی بەختیار و چێژوەرگرتن “بە پێی فەلسەفەی ئەپیکۆرس تاقیکردنەوەکانی ژیان دەری دەخەن کە ئێمە سەوداسەری لەززەتین، زیندەوەریش بە بێ بیرکردنەوە و فێربوون، وەک ئادەمیزاد بە شوێن لەززەتدا دەگەڕێت. کە وابوو لەززەت یان چێژ مەبەست و ئامانجە، ئەو ڕێگایەش کە بۆ گەیشتنە لەززەتەکەش دەگیرێتە بەر، فەزیلەتە.” (عەزیز: 2005، 275) مرۆڤی تینوو بەم شێوەیە هەست بە چێژ دەکات کاتێک تینویەتی بە پەرداخێک ئاو دەکوژێتەوە. ئەرەستۆ دان بەوەدا نانێت کە چێژ سیفەتێکی نەرێنی هەیە، بەو پێیەی تەنیا ڕزگاربوون نییە لە ئازار، بەڵکوو بە بۆچوونی ئەو توخمێکی ئەرێنی لە خۆ دەگرێت، ئەو دەڵێت ئەو چێژەی ئێمە بە دوایدا دەگەڕێین، ئەو چێژەیە کە ڕاستەوخۆ لەسەر ڕێگاکەمان دەیدۆزینەوە، واتا کە ئامانجمان دەرهێنانی چێژە لە ساتەوەختە زوو تێپەڕەکان. دوور لە هەموو پەشیمانیەکی بێماناو بەسەر ئەو خۆشیانەی کە نەماون، دوور لە چاوەڕوانییە بێماناکانی ئەو خۆشیانەی کە ڕەنگە بێتە پێشەوە. ڕابردوو ناتوانرێت بگەڕێنرێتەوە و داهاتوویش تا ڕادەیەکی زیاتر لەوەی چاوەڕێمان دەکرد خەریکە دەکرێتەوە.

    (الغنامی: 2023) ئەرەستۆ دان بەوەدا نانێت کە چێژ جۆرێتی نەرێنی هەیە، چونکە تەنیا ڕزگاربوون نییە لە ئازار، بەڵکوو بە بۆچوونی ئەو توخمێکی ئەرێنی لە خۆ دەگرێت. وەسفکردنی هەر چێژێک بە خراپە لە ڕووی زاراوەوە دژایەتییە، بۆ ئەو چێژ هەمیشە چاکە و خواستراوە لە هەموو کاتێکدا. مرۆڤەکان وا گریمانە دەکەن کە چێژەکان لە سرووشتی خۆیاندا جیاوازن، چونکە لە سەرچاوەی جیاوازەوە سەرچاوە دەگرن، هەر بۆیەشە دەگوترێت چێژە دەروونییەکان پلەیەکی بەرزتریان هەیە لە چێژە هەستیارەکان. ڕاستییەکەی هیچ بنەمایەک بۆ جیاکارییەکی لەو شێوەیە نییە، چونکە هەموو چێژەکان هەمان سرووشتیی هەستیان هەیە، بە بێ گوێدانە ئەو سەرچاوەیەی کە لێیەوە سەرچاوەی گرتووە. هەرچی دەیزانین و هەموو کارێکمان بۆ هەستکردن گەڕاندەوە، بۆ ئەوەی بتوانین وەک فەیلەسووفی هەست «وەسف/ پەسن»ـی بکەین.

    چێژ شتێکی داواکراوە، ئازار شتێکی ڕەتکراوەیە و هەموو شتێکی تریش بە پێی ئەو چێژە یان ئازارەی پەیوەستە پێیەوە، خوازراوە یان نەخوازراو. لێرەوە دەرەنجامەکە ئەوە بوو کە چێژ ئامانجێکی پێویستیە. زۆر گرنگە بە ڕوونی هەموو ئەو شتانە ببینین کە ئەم بانگەوازە بۆ ئەم ئەزموونە بەدوای خۆیدا دەهێنێت. سەرنج بدەن، تێڕوانینی ئەرەستۆ سنووردار نییە بە ئارەزووی هەر مرۆڤێک بۆ چێژ و دوورکەوتنەوە لە ئازار، بەڵکوو باس لەوە دەکات کە مرۆڤ ناتوانێت ئارەزووی هیچ شتێکی تر بکات. (الغنامی: 2023) یاخود هەر وەکوو لە سایتی (Stanford Encyclopedia of Philosophy)ـدا هاتووە چێژ لە بەکارهێنانە گشتگیرەکاندا گرنگن لە بیرکردنەوەدا سەبارەت بە خۆشگوزەرانی، ئەزموون و دەروون، سۆزداری ئەرێنی، هەموو خۆشی و حەز و چێژوەرگرتن لە خۆ دەگرێت. لە ئێستادا زۆر جار بەختەوەری بە هەمان شێوە بە کار دەهێنرێت، ئەمەیش دەبێتە هۆی تێکەڵاوبوون لەگەڵ بەکارهێنانە کۆنەکان کە ئاماژەن بۆ بەختەوەریی گشتی یان سەرکەوتن لە ژیاندا .

    لەم ڕوانگەیەوە چێژ دابەش دەبێت بۆ هەست و بەرهەست و لەوێوە جێ بەخۆی دەگرێت و کاریگەری دادەنێت. ڕەنگە فەلسەفەی چێژ وەک فەلسەفەیەکی تاکگەرایی و خۆپەرستانە دەرکەوێت کە بچووکترین گرنگی بە کەتوار یان ئەوانی تر نادات و بە دوای ئارامی و چێژەکاندا بگەڕێت، ڕاستییەکە ئەوەیە ئەگەر قووڵتر بچینە ناو پێکهاتەی مرۆڤەوە، چێژ ڕەتکردنەوەی ئازار و بەفیڕۆدانی ڕۆژانی ژیانە، ڕاکردنە بە دوای وەهمە کوشندەکان و خاڵی قارەمانێتی لەسەر حیسابی ئارامی دەروون و بیرکردنەوە و چێژ و ئارامی و بەختەوەری کە ئامانجی بوونە. (طاهر: 2020)0ئەم ئاخ هەڵکێشانە بۆ تێنەگەیشتنە لە دۆخێک کە ڕۆیشتووە و زەحمەتە بە دوایدا بچینەوە. هەروەها لە سایتی (Stanford Encyclopedia of Philosophy)ـدا باس کراوە، چێژ وەک باش و سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات. ئەمەیش ڕوونکردنەوەیەکی سادە پێشنیاز دەکات، هەم بۆچی مرۆڤەکان بە دوای چێژدا دەگەڕێن و هەم هۆکاریش هەیە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن. ئەوەی کە ڕەنگە ئێمە شتێک بۆ چێژەکەی پێ باشتر بێت و هەڵیبژێرین، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ڕاستییەک هەیە سەبارەت بە چێژ کە هەندێک هەڵبژاردنی لەو جۆرە باشتر دەکات لە هەندێکی تر. فەیلەسووفەکان ئەم پێشنیارە زیاتر دەبەن، هەندێک جار چێژیان لەوە وەرگرتووە کە تاکە ئەزموونێکی سادە (تایبەتمەندی) ئەزموونەکان باش و سەرنجڕاکێش دەکات تا ئەو ڕادەیەی کە ئامادەن. لەبەر ئەوەی (مرۆڤ بوونەوەرێکی قسەکەرە، کە بە هۆی خانەکانی مێشکییەوە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ژیان، بابەتەکان، ئاکامەکان، دوێنێ، ئەمڕۆ، ئاییندە دەکات. لەناو کەللەی سەری مرۆڤدا کام لە پاڵنەرەکان هانی دەدەن کە ڕەفتار و ئاکارەکانی بە ئاڕاستەیەکی دیارکراودا ڕێک بخات؟ ئەم پاڵنەر و مۆتیڤانە دەشێت «ترس» بێت کە لە دەسەڵاتمان هەیە تا باسی «چێژ» بێت کە دەمانخاتە پەیوەندییەکی ڕۆمانسیانە بۆ بە دەستهێنانی سێکس و هەروەها دەشێت بیرکردنەوە بێت لە «بەختەوەرییەکی ئارام» کە لە چاندن و چاودێریکردنی درەختەکان و سەوزایی باخچەی گەرەکەکەمان ئەزموون دەکەین. دەڵێن ئەم سێ وشەیە «ترس، چێژ و بەختەوەری» ئیدارەی ئەم بوونەوەرە بیرکەرەوە ئاڵۆزە دەکەن و دەسەڵاتیان زاڵە بەسەر سایکۆلۆژیەتی و بیرکردنەوەکانیدا. (دۆسكی: 2021). چێژ یان لەززەت؛ ھەستکردن بە خۆشییە، یانی حاڵێک کە بۆ لەش جۆر و لەبارە و حەزی پێ دەکات. پێچەوانەی ئێش و ئازارە، کە بۆ لەش ناخۆش و ئەزیەتکەرە.

    مرۆڤ و گیانلەبەرە خاوەن وشیارییەکانی تر، یانی ئەوانەی لە خۆیان و لە دەوروبەریان ئاگادارن، مەیلیان لە چێژوەرگرتنە و بۆیان بە بایەخ و شیاوی بە دوادا گەڕانە. چالاکییە چێژبەخشەکان زۆرن، بۆ وێنە خواردن و سێکس و گوێگرتن لە مۆسیقا و کایەکردن. زانستی هاوچەرخ بەشێکی گرنگی بۆ چێژ دەگەڕێنێتەوە، بەڵام پێشنیازی ئەوە دەکات کە پەیوەندییەکانی چێژ بە هۆشیاری و سەرنجڕاکێشانی پاڵنەرەوە ؛ فەیلەسووفانی هاوچەرخ بەردەوامن لە مشتومڕکردن لەسەر ئەوەی چێژ چییە؟ بەڵام تەنیا دەستیان کردووە بە قسەکردن لەسەر پێشکەوتنە زانستییەکان کە هێواش هێواش پڕی دەکەنەوە کە چ بەکارهێنانێکی تەمەندرێژی ماددە دەروونییە چالاکەکان بۆ بەرزکردنەوەی باری دەروونی و چارەسەرە نوێیەکانی دەرمان بۆ خەمۆکی پێشتر پێشبینی کراوە کە چێژ دیاردەیەکی بایۆلۆژییە.( 2021 Lake, MA & BA Jazz) لای (سپێنسەر): ” چێژ زێدە وزەیەکە پێویستی بە دەرپەڕین هەیە.” هەروەها (شیلوو) دەڵێت: ” مرۆڤ بە تەنیا گەمە و یاری دەکات و لە گەمە منداڵانەکەیدا قووڵترین مانا هەیە، هەندێک پێیان وایە کە چێژوەرگرتن مەعریفەیە، یان ڕامان و دەرککردن و بەشداری و هاوئاهەنگییە، هەموو ئەمانەیش بە ڕەگەزە دەروونییەکانەوە پەیوەستن. ئەوەی گومان هەڵناگرێت ئەوەیە کە میکانیزمی چێژوەرگرتن زۆر ئاڵۆزترە وەک لە میکانیزمی مەعریفە و زانین، هێزی چەشە و چێژوەرگرتن هێزی زیرەکی نییە، بە هۆکارە جۆراوجۆرەکانەوە بەستراوبێتەوە، هەندێکیان دەروونی و هەندێکیشیان کۆمەڵایەتی و مۆڕاڵین، ناکرێت لە گۆشەی هۆکارێکەوە بڕوانرێتە ئەو میکانیزمە…” (ڕەسووڵ: 2017، 130_134).

    ئەنجام
    کەواتە چێژی نمایشە شانۆییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە کوێی ئەم دۆزەوە؟
    ئەو چێژە شانۆییەی کە لە ئەنجامی کاریگەریی پەیوەندی نێوان وەرگر و نمایشی شانۆدا دروست دەبێت، نوێنەرایەتی ئەو چەناڵە پەیوەندییە دەکات کە لە ڕێگەیەوە ناوەڕۆکی دەق و پێشکەشکردنەکە پێکەوە دزەپێدەکرێن و کارلێکی دەروونی نێوان (بەرهەم و خودی وەرگر) و کارلێکی گەیشتنە بەزۆرترین حاڵەتەکانی هاوسۆزی قووڵ بۆ ستراتیژی ئیلهامبەخشی شانۆیی، یاخود پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لای هاوکێشەکە (بەرهەم + وەرگر) نزیکتر دەبنەوە. ( الاعسم2007) چێژەکانی ناو شانۆی ژیان زۆر و هەمەچەشنن، مرۆڤیش بە پرسی تێرکردنی غەریزەکانیەتی بە چێژە جۆراوجۆرەکان، لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە، یاسایی یان نایاسایی، تووشی کێشە دەبێت، بە مەرجێک پاڵنەری سەرەکی ڕزگارکردنی ڕۆح بێت لە شتە سەرکوتکراوەکان، بەبێ گوێدانە هۆشیاری، کولتوور، پاشخان، یان تیۆر، مەرجدارکراون بۆ چێژوەرگرتن لە بەرهەمەکانی هونەر، لەوانە: شانۆ، سینەما و تەلەفزیۆن، بەڵام ئەو چێژەی کە لە ئەنجامی سەیرکردنی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان و شانۆنامەکانەوە یان نمایشە گێڕدراوەکان بەگشتی دێتە ئاراوە، نزیکە لە سەرنجڕاکێشترینیان. بەڕەچاوکردنی سەلیقەی بینەران، هونەرەبینراوەکان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەست و دڵی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەیە. (الأعسم،2023)بەڵام بۆ ئەو نەتەوانەی نەریتی بینینی نمایشە جیاوازەکانیان نییە ،نازانن وناتوانن چێژی بەرهەمی هەمەجۆرو فرەچەشنییان هەبێت ؛ کێشەکە بەجۆرێکی ترەو پێویستی بەوردەکاری زیاترە ؛ چونکە مرۆڤی کورد شایانی ئەوەیە پەروەردەی شانۆییانەی خۆی پێش بخات و بتوانێت بەسروشتی و دوور لەشێواندن گوزارشت لەخۆی ونمایشەکان بکات .

    ڕێباز محەمەد جەزا

    سەرچاوەکان :

  1. کرۆسە ، بندیتۆ ، چەمکەکانی جوانناسی ، وەرگێڕانی : سەربەست خەسرەوعارف ، دەزگای چاپ و پەخشی سەدەم ، چاپی یەکەم ، سلێمانی 2010
  2. محەمەد جەزا ، ڕێباز : ئیستاتیکای شانۆگەری ، لەپەیمانگای هونەرەجوانەکان / بەشی هونەری شانۆ ، ساڵی : 24/4/2017
  3. عەزیز، حەمید : سەرەتایەک لەفەلسەفەی کلاسیکی یۆنان ، لەبڵاوکراوەکانی کتێبفرۆشی سۆران _ هەولێر ، زنجیرەی ژمارە (36) ، چاپی دووەم – هەولێر2005
  4. https://www.imdb.com/title/tt30277878
  5. Mason, M. (2010). Sample Size and Saturation in PhD Studies Using Qualitative Interviews. Forum Qualitative Sozialforschung/Forum: Qualitative Social Research, 11
  6. باز ، اوكتافيو : ‘الشعر ونهايات القرن والقلة والكثرة’، ، ت. ممدوح عدوان. ، مجلة المدي/ العدد 16/1997،
  7. أبتر، ت .ي: ادب الفنتازيا، ت. جبار سعدون، دار المأمون، بغداد، 1989
  8. https://www.iasj.net/iasj/article/13140
  9. https://alsabaah.iq/72410-.htm



خوێندنەوەیەکی پانۆرامایی بۆ فیلمی Blade Runner.. رێباز محەمەد جەزا

سنورەکانی مرۆڤ و ئەقڵی ئامڕازی

ژانر ـ خەیاڵی زانستی ساڵی بەرهەم : ١٩٨٢ شوێنەکانی وێنەگرتن : هۆنگ کۆنگ و لوس ئەنجلوس دەرهێنانی : Radley Scott دیکۆر : لۆرانس ج یوڵ و گۆردن گۆردن کۆرینینویت زمانی : ئینگلیزی موزیک : ڤانگاڵس ماوە : ١١٢خولەک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم فیلمە لەلایەن Michael Deeley و چەند کەسێکی تر بەرهەمهاتوون ، یەكێکە لەوفیلمانەی زۆرگرنگن لەڕووی کێشەکانی سەردەمەو(، مرۆڤی مۆدێرن )؛ بەگشتی ئەم تەوەرەیەی قسەکردنیش ؛ کورت دەکرێتەوە بۆ دووبەش کە ئامڕازین !!
گەربەزمانێکی کڵاسیک بدوێین دابەش دەبێت بۆ هەردووجیهانی خێرو شەڕ ، سێبەرو ڕووناکی و هتد.. ئەمەش بەرەو ئەوەی دەبات تادەیکات بەڕۆبۆتێک لەجیهانی دووبارەبوونەوەکانداReplicant) ) و لێی جیاناکرێتەوە ، کە پەیوەندی بەبینایی ـ بصر ـ وەهەیە لەمرۆڤە کامڵەکاندا و بەهۆی کۆمپانیا گەورە و زەبەلاحەکانی تری جیهان و بەکارهێنانیان لە سەر هەسارەی زەوی کەلەلایەن داگیرکەرەکانی دەرەوەی زەویەوە کاری پێ دەکرێت .
ئەوەی خاڵی جیاکەرەوەی ئەم فیلمەیە لای من لەجاو ئەوفیلمانەی تردا کەبینیوومە ؛ کاڵبوونەوەی سنووری نێوان ژیری مرۆڤ و ئاوەزی ئامڕازییانەی دروستکراوە ( ناوی ڕۆبۆتە ) لەلایەن هێزێکی نادیار یان داگیرکەرێکی تر جاباناوی هەرچییەک بێت و هەرچۆنێک بێت ، گرنگ ئەوەیە بۆهەڵوەستە لەسەرکردن دەبێت ، ئەوگونجاویەیە کەلەنێوان ئەودروستکراوانەدایە .ئەوانیش بریتین لە :
یەکەمیان ئەندامیەو زیندووە ،
ئەوەی تریشیان ڕۆبۆتەو دەستبەسەرداگیراوەو ئاڕاستەدەکرێت .
گەر لەم پنتەوە بڕوانینە فیلمەکە دەبینین هەرئامڕازێک کەمرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ دەکات دوودۆخ لەچێژ دروستدەکات :
دۆخی یەکەم : وادەزانێت دەستی بەسەردا گرتووە و چەشەی دەکات ،چ لەڕووی بەکارهێنان و چ لەڕووی کارکردنەسەر ئەوانەی تر .
دۆخی دووەمیان / ئەو ئازارو نەهامەتیانەیەکە مرۆڤ بەهۆی ئەقڵی ئامڕازییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات و ناتوانێت بەردەوام بێت لەگەڵی و ناشتوانێت پاشەکشەبکات ..
لەکۆتاییدا ئەوەی دوواسەرنجی منە ، بەو پێودانگانەی باسمکردن ، ئەی کەواتە ئایندەی چێژو ئەم مرۆڤە چۆن دەبێت ؟ بەرەوکوێ ؟ چی تردەکات ؟




پەیكەرەكانی دایدایۆس.. ڕێباز محه‌مه‌دجه‌زا

زۆر جار بۆچوون گەلێك دەبنە بەڵگەنەویست كە گومان و پرسیارودوودڵی ناهێڵنەوە بۆگفتۆگۆو دیالۆگی لەسەر خۆو هێمن، ئەمەش دەردی ئەو كۆمەڵگایانەیە كە سەرەتایین یان دواكەوتوون و نابنە جێگەی بایەخیان ،لەبەرئەوەی حەز بە بیركردنەوەناكەن یان لەبەرئەوەی بێ فەزیلەتن و نەریتی بیركردنەوەیان نییە، جار هەیە مرۆڤ دەگاتە ئەو باوەڕەی كە هەرچی كردووەو نەیكردووە یا خود دەیەوێت بیكات جگەلە ڕستێك هەڵەو خراپە هیچی ترنین كە بەباوەڕی من ئەم تێگەیشتنە ڕەهایە پەیوەستە بەو چەمكە فەلسەفیەی كە بە چاخی كلاسیكدا پێیان ووتووە ( فەزیلەت ) بۆنمونە (سوكرات) دیالۆگێكی هەیە بە ناوی (مینۆن) لەوێدا دەڵێیت: ” … فەزیلەت نەبەشێكە لەسروشتی ئێمەو نە قابیلی فێربونە، بەڵكو تەنیا سروش و ئیلهامێكی خوداییەو بەبێ‌ بوونی زانین بەوكەسەدەگات، ئەگەروانەبوایە، ئەواسیاستمە دارێك دەیتوانی كەسانی تریش وەكو خۆی بكات بە سیاسەتمەدار “.

لەبەرئەوەی فەزای گشتی ئێمە چالاكی نەبووەو نییە كە پەیوەست بێت بە فەزیلەتەوە یان گەر هەبووبێت كەم بووەو هەر زوو خەفە كراوە، ئەوا ئەم جۆرە كۆمەڵگایانە نەپهیامبەرو نە سروش دەر یان نەبووەو نییە تەنیا حیكایەت و داستانیان هەبووە و چاوەروانیش ناكرێت حیكایەتخوانێك بێت و دەستمان بگرێت و ببێتە فریاد ڕەسمان!! ئەوەی لێرەدا مەبەستمە و دروست بۆئێرە گونجاوە لەبەرئەوەی ئه م نەریتانه له كۆمەڵگای بێ پرەنسیپ و دواكەوتوودا هەیە و بیركردنەوە بەرهەم ناهێنێت، دەبێت باوەڕ بە ئەفسانەكان بكەین گەر ئەو دەرفەتە شمان لەدەست نەدابێت !!! ئەوەی لە ناونیشانی ئەم نووسینە دا دەیخوێننەوە مەبەستم (ئەفسانەی پەیكەرەكانی دایدایۆس)ی گریكیە كە یەكێك بووە لە پەیكەرتاشە داهێنەرو دەست ڕەنگین و دیارەكان لە وڵاتەدا . كاتێك ( سوكرات و مینۆن)، دەبیتە مشت و مڕیان لەسەر چەمكی( فەزیلەت )، سوکرات ناچار دەبێت پەنا دەباتە بەر ئەم جۆرە ئەرگۆمێنتە كە دەلێت:

  • سوكرات: ئەوە تۆ دەلێیت سەرنجی پەیكەرەكانی (دایدایۆس ) ت، نەداوە، یان ڕەنگە ئەو پەیكەرانە لەشارەكانی ئێوەدانەبن ؟ مینۆن: مەبەستت چییە؟ + سوكرات: مەبەستم ئەوەیە، ئەو پەیكەرانە، ئەگەر نەسترێنەوە ئەوا هەڵدێن و وندەبن، بەڵام ئەگەر بەسترانەوە ئیتر وون نابن و هەڵنایەن .
    ئیستا لە و نمایشە پڕ توانایەی سوكرات وورد نابینەوە، بەڵكو ئەوەی مەبەستی منە كاتێك (دیالۆگی فەلسەفی پوخت) ناتوانێت بژی و لەوە زیاتر ناتوانین بچینە پێشەوە بۆ تەواوی ئاكتەكانی ژیانی مرۆیی و ئەدەبی هونەری و سیاسیمان چ هیوایەكمان دەمێنێت؟! بەناچاری دەبێت بەیاخ بەمجۆرە دیالۆگانە بدەین، هەروەكو (هۆمیرۆس) دەربارەی كەسایەتی ( ترسیاس ) دەڵێت: ” تاكو زیندوو بوو، لەنێوان مرددواندا، توانای تێگەیشتنی هەبوو، كەچی ئەوانی تر تەنیا درۆو سێبەر بوون ” .ئەوەی دروستی ئەرگۆمێنتەکەدەسەلمێنێت ؛ دووانەی ( ئەفسانە – پەیکەر ) دەتوانن پێکەوە بیری فەلسەفی بەرهەم بهێنن، ئەمەش دەسەڵاتی ئەدەب و هونەرە لەدروستکردنی نەریتی بیرکردنەوەدا .



خوێندنەوەیەکی پانۆرامی بۆ فیلمی Rang De Basanti.. رێباز محەمەد جەزا

ئەوەندە بیرمان لە ڕابردووی خۆمان و داهاتووەنادیارەکەمان کردۆتەوە ئیتر ژیانی ئێستامان هەر وێران کردووە.

: Rang De Basant
فیلمێکی فیلمێکی بۆلیوودی نایابی ووڵاتی هندستانە ; ژانرەکەی دراما/کۆمیدیایە، ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و سی و پێنج خولەکە، وەک چۆن لەگەڵ فیلمە هیندییەکان ڕاهاتووین، بە درێژی فیلمەکانیان دەناسرێنەوە، بە پێچەوانەی فیلمە ئەمریکییەکان .
فیلمەکە بە زمانی ئینگلیزی، بریتییە لە Rang De Basanti : ڕەنگی قوربانیدان،ڕەنگم بکە.. ناوێکی جیاواز و ورووژێنەرە کە بینەر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، وای لێدەکات پرسیاربکات . یەکێک لە بناغەدانەری سینەمایی ئەو ووڵاتە ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما کە ” عامر خان ” کاری دەرهێنانی بۆکردووە دەڵێت : ” ئەوەندە بیرمان لە ڕابردووی خۆمان و داهاتووە نادیارەکەمان کردۆتەوە ئیتر ژیانی ئێستامان هەر وێران کردووە.. ” هەر بۆیە دەوترێت ڕابردوو ڕۆشت، داهاتوو نادیارە کەواتە ئەمڕۆ دیارییەکە نابێت لە دەستی بدەین.پریسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە : فیلمەکە باسی چی دەکات ؟” یان بەڕاستی چیرۆکەکەی چییە؟چونکەوەک لەبەرگەکەیدا دیارە ، هیچ پێشنیازێک ناکات و بۆ قوربانیدان تەرخانکراوە..!
بەگشتی با بەشێوەیەکی سادە و بێ سپۆیلەر باسی فیلمەکە بکەین، هەندێک وشەی نەشیاویشی تێدایەو و فیلمەکەش بەتەواوی دوورە لە دیمەنی پۆرنۆگرافی، هەروەها ئەستێرەی ناسراوی هیندی (ئەمیر خان) لەگەڵ ئەکتەرە گەنجەکانی تر بەشدارن تێیدا ، چیرۆکی فیلمەکە لە دەوری ئەوان دەسوڕێتەوە..بە سادەیی چیرۆکەکە باس لە کچێک دەکات کە لە ئینگلتەراوە دێتە هیندستان بۆ ئەوەی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕۆژنامەکەی باپیری دروست بکات .کاتێک فیلمەکەم بینی و دیمەنی یەکەم دەستی پێکرد، دڵنیا بووم کە ڕووبەڕووی شاکارێکی بێ کات بوومەتەوە لەوەی سینەمای هیندی بەرهەمی دەهێنێت ،هەرچەندە دەرهێنانی زۆر ئاڵۆز و تەکنیکی ناوازە و جیاواز بەکارهاتووە بۆ ئەوەی زیاتر ورووژێنەر بێت لە توندکردنەوەی دەمارەکانی بینەر، هەروەها بەڕای من قورسترین ئەرک لە دەرهێنانی ئەم فیلمەدا توانای دەرهێنەرە کە ڕووداوەکانی فیلمەکە بە شێوەیەکی نایاب بەیەکەوە دەبەستێتەوە، یەک لە دوای یەک و بەبێ ئەوەی بینەرتووشی دڵەڕاوکێ بکات،کارێک دەکات کەنەزانن چی ڕوودەدات، کاتێک سەیری فیلمەکە دەکەیت، بەهۆی ،دەرهێنانی دیمەنەکان بە وێنەیەکی دروست تێدەگەیت، هەرچەندە فیلمەکە لە یەک کاتدا زیاتر لە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە!
چیرۆکەکە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکخراوو تووندوتۆڵ پێکەوە گرێدراون و چەندین مانای بەرزی مرۆڤانەی تێدایە کە لەسەر بنەماکانی هاوکاری و سۆز دامەزراوە و ناتوانرێت جیاوازی بکرێت لەلایەن ئایینێک یان نەتەوەیەکی دیاریکراوەوە، هەرچەندە بارودۆخەکە جیاواز بێت .لەم فیلمە بەرزەدا توانای ئەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە بە شێوەیەکی جیاواز نیشان دەدرێت، هەستی هاوڕێیان بەرامبەر بە یەکتر و ڕۆحی بەتەنگەوەهاتنیان نیشان دەدا، جا بە نهێنی بێت یان ئاشکرا ، هەروەها کاریگەری خۆیان زیادەکەن لەگەڵ ئەو دیالۆگە زێڕینانەی کە ناتوانرێت لە یادەوەری بینەردا بسڕدرێنەوە و کەئاماژەن بۆ بلیمەتی نووسەر و دەقی بەهێزی فیلمەکە. هەروەها فیلمەکە چەندین مانا و تەحەدای تێدایە کە مرۆڤ دەتوانێت بیکات ئەگەر پێی وابێت : “گۆڕانکاری مومکینە و هیچ شتێک مەحاڵ نییە” … بێگومان ، ئەمەش هەرلەکاری کاست و کارەکتەرێک دەوەشێتەوە کە هەرگیز لە مێژووی بۆلیووددا دووبارە نابێتەوە.سەبارەت بە گۆرانی و سەمای هیندیش پێویستە چونکە میرات و کولتوورێکن کە دەرهێنەرەکان پێیان خۆشە لە زۆربەی فیلمە هیندیەکاندا پیشانی بدەن، بە گشتی من بە خاڵێکی نەرێنی ئەم فیلمەی نازانم، تەنانەت بە سەرچاوەی بێزارییشی نازانم چونکە ئەو دۆخ و ساتانەی کە پاڵەوانەکانی فیلمەکە ئەزموونیان کردووە ڕوون دەکەنەوەو کاریگەرییان هەیە لە فیلمەکەدا، هەروەها پەیوەندی نێوان کارەکتەرەکان بەڵگەن، لەسەر ئەوەی کەگرنگ وپێویستن.شتێکی تر کە سەرسامی کردم بەکارهێنانی گۆرانی عەرەبی بوو لە پاشخان (دەنگ بۆ هەندێک دیمەن) لە… فیلمێکی هیندی و گۆرانی عەرەبی؟ ڕاشکاوانە بڵێین یەکێکە لە دەست لێدانە نایابەکانی دەرهێنەر و دیدگای جیاوازی دەرهێنەرو جیای دەکاتەوە لە دەرهێنەرەکانی تر.لە کۆتاییدا، فیلمێکی هیندییە بە بەرزترین پێوەر و زۆردوور لە هەموو چاوەڕوانییەکانم ئەوەی تێپەڕاندووە، هەمیشە فیلمی هیندیم بە کەمتر لە فیلمەکانی هۆلیوود بینیووە بەڵام ئێستا دەڵێم: “ ئایا فیلمی هیندی؟ لە ئاستێکدا چی پێشکەش دەکات کە لە فیلمە گەورەکاندا مەحاڵە پێی بگات ؟ ئەم فیلمەش …فیلمێکی هیندیە ! بەڵام دوای سەیرکردنی تێڕوانینم بە تەواوی گۆڕا، کە ئێستا بە یەکێک لە و فیلمانەی پۆلێن دەکەم کەگرنگن ، یان کەپێشنیازی دەکەم هەمووان بیبینن … هەرچەندە فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٦دایە، واتە تا ڕادەیەک بە کۆن دادەنرێت ، بەڵام گرنگەۆ،پێویستە بینەری بین.




ئێرەی ئێمەو ئەوێی رۆژئاوا.. خوێندنەوەیەک بۆ کورتە فیلمی دواین دیدار.. رێباز محەمەد جەزا

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..




ئەرگۆمێنتسازی لەشانۆدا.. رێباز محەمەد جەزا

“ژیانی ناوسیستمە تۆتالیتاریەكان ، رێك وڕاست بە دۆزەخ دەچێت”

ئاهەنگی ماڵئاوایی – میلان كۆندێرا

بەكێشەنەكردنی (ئەرگۆمێنت ) لە (شانۆ)دا چەند ئاستێكی هەیە و زۆر جارئەم گرفتانە بزردەبن و جاریش هەیە كە دەی دۆزینەوە زوو لێمان ووندەبێت و نادیدەدەبێت ، واتا كیشەی بون و نەبونی (شانۆ) وەكو ژانرێك وەكو یەك وایەو بەدیوێكی تردا نەبینیی وەكوكێشەوبایەخ پێنەدان و پشت گوێخستنی ئەوەندەی تر لەئەرگۆمێنتسازی شانۆیی دوورمان دەخاتەوە .
كەواتە دنیایەك كێشەی ترمان بۆزیندووبۆوە كەلەسنووری وتاردەردەچێت و پێویستە بەكتێب قسەلەسەر ئەم دۆزە بكەین چونكە ئەرگۆمێنتسازی كۆڵەکەیەكی پتەوی بەرهەمە شانۆییە ( نووسراو –بینراو) كانە و پێویستە مامەڵەیەكی لۆژیكی لەگەڵ دا بكەین (بەواتاكلاسكیەكەی ) و لەپێناو گەیشتن بە بڕیاری دروست و تێگەیشتن لەوبابەتانەی كە شانۆیین چونكە لەئێستا كەسانی ئاسایی لەدۆزەكەتێناگەن ڕەنگە ژمارەیەك لە شانۆكارەنیش بەهەمان ڕێژە لێی تێنەگەن بەهۆی سادەگۆیی و بازاِڕی كردنەوەی كێشە شانۆییەكانەوە . هەروەها ئەرگۆمێنت و پرۆسەی كاری شانۆیی پێویستیان بە حوكمی ئیستاتیكی هەیە كە ئەم دەسەڵاتە بە بێ شارەزایی لۆژیكی و ئیستاتیكی دروستنابێت و مومكین نیە .
لەبەرئەوە كاتێك كەسێكی نەشارەزا دەكەوێتە مامەڵەكردن لەگەڵ زاراوەكاندا خۆبەخۆ نالۆژیكی و پڕلەهەلًە و ئۆكسی مۆران حوكمی ئیستاتیكی دەدات و هەموو دەربڕینە هونەریەكان دەبن بە دەربڕینی رەوشتی و ئاكاری و نمایش دابەشدەكەن بۆ (چاك و خراپ ) و یان(جوان و ناشرین )و هەندێك جاریش كورتیان دەكەنەوە بۆ ژمارەی بینەران !!!
لەبیرمان نەچێت بینەران (بینەری شانۆ) وەكو بابەتێكی گرنگ وپێویست، دەبێتە دیوی تەواوكاری بەرهەمێكی كامڵ و پێگەیشتوو لەكاتی نمایشی شانۆییەكاندا، بەجۆرێك هیچ بەرهەمێكی شانۆیی نییە بەبێ بینەر واتایەكی هەبێت یان بەمانایەكی تر بەرهەمێكی شانۆیی لە هاوكێشەیك پێكدێت : (بەرهەمی ئامادەكراو بۆنمایش) لەبەرامبەردا (بینەری نمایشە شانۆییەكە ).بەڵام لەم دۆخەدا بینەران لای ئەم تایپە لەشانۆكار بۆپڕكردنەوەی كورسی و كڕینی تكت نەبێت ئەرك و گرنگی تریان نیە !!
بەهەرحاڵ ئەم دۆزە زۆردەخایەنێت ، تا هێزی ئەوەمان دەبێت شانۆلە پرۆسەیەكی ئەخلاقی (بەواتا باوەكەی) جیادەكەینەوە و شانۆ دەگەڕێتەوە بۆپێگەو مەقامی ئیستاتیكی و لۆژیكی و ئەرگۆمێنتسازی سەررێگا دەخەین كەبەهیوام هەمووان لەم هەڵمەتەدا بەشداربن .
لەبەرئەوەی شانۆ لەكوردستان لە پرۆسەی ئەرگۆمێنتسازی دواكەوتووەو لەسەرئاستی هەموو لق و توخمەكانی ئالوودەی نەزانی و نەشارەزایی هەندێك (شانۆكار)بووەو لەڕووی تیۆری و پراكتیكەوە كاتیەتی بڵێم : ئەو جۆرەكەسانە پێویستیان بەپەروەردەنەبووەو نیەو نابێت و ئەوان پەروەردەیان تەواو كردووە .





پەرەسەندنی دەنگ لەشانۆدا هۆكارو دیاردەكانی-2.. ڕانانی : ڕێباز محەمەد جەزا

ڕانانێكی كتێبی ” التطورالصوتي في الالفاض ، اسبابه وظواهرة “
نووسینی : دكتور محمود عكاشە
بەرهەمی : دارالنشر للجامعات ، 2009
ڕانانی : ڕێباز محەمەد جەزا
ساڵی : 2021

(بەشی دووەم )

دەنگەكان لەگوتارو قسەكردندا ملكەچن بۆ هۆكارەباوو لاوازەكانی نێوان دەنگە دەنگە هەراسان كەرونزیكەكان ، گوتاری قسەكردن مەیدانی پەرەسەندنی زمانەوانی ، بۆ گۆڕینی دەنگەكان پێویستی بەكاریگەری و هۆكارەكانی پەرەسەندنە ، لەم نێونەدا پەرەسەندن دەكەوێتە وێنەیەكی جیاوازەوە كەبەنەخۆشیەهەڵگەڕاەوەكان و ئالوگۆڕەكانی ئەودەنگانە نمایندەی خۆی دەكات و دەی سوێنێت و پێچەوانەیدەنگە ملەجوڕێ‌ كان و دواتر نمونەكان و كاریگەری دەنگ لە دەرچەو سیفەتیاندا وكاریگەری خێرای لەدەم ودووبێژانیاندا ، جگەلەوەی ڕێككردنەوەی دەرچەو سیفەت و وێنەو هاوشێوەكانیان كە بەلابردنی دەنگەكانیان پەرەناسێنن ، بەڵكو دەچنە ناو پەرەسەندنی بیناكردنەوە كە بابەتی پەرەسەندنەكە لەڕەگەزی ئەو مادەیەیە كەگۆڕان دروستدەكات لە قۆناغەكانی گەشەو گۆڕیندا .
پەرەسەندنیش لەدەنگدا دووجۆرە :
یەكەم / بەرهەڵستی نزیكی دەكات لەدەرەوەی هۆكارەكانی خۆی و گەڕاندنەوەی بۆ ئەسڵەكەی . دووەم/ هەمیشە لەكاتی قسەكردندا دەمێنێتەوە لەناو بانگ و زۆری بەكارهێنانەكانی هەتا وەهمەكان .پەرەسەندن لەدەنگدا بەدوو ئیعتبار كاردەكات :
1) بەناساندن دەردەكرێتە دەردەهاویژرێتە دەرەوە و بەپێچەوانەی ئەوەی كە كەناودەبرێت بە پێوانەی دەرچوو .
2)ناوازەو بەناوبانگ نا ! بەڵكو بەبیستنی هەندێك بێژەو دەم ودووی دەنگە دەرهاویژراوەكە ، دەبرێتەوە بۆئەسڵەكەی .

تێگەیشتن لە پەرەسەندنەكانی دەنگ :
نیشتمانی پەرەسەندنی دەنگە بێژەییەكان ، گەشەی بونیادی ، گۆڕینەكەدەكەوێتە ناو مادەی دەنگەكەوە یاخود سیفەتی دەنگ یان جوڵەی دەنگی ” لاوەكی – ناوەندی ” هاوەڵێتی دەنگەكە دەكات و قۆناغەكانی گۆڕین و گەشەسەندن و ئاڵو وێری چاودێری لەمادەكەدا كارلێكردنە لەگەڵ زماندا .
زاراوەی پەرەسەندن : لەئەسڵدا عەرەبیە ، دەگەڕێتەوە بۆماوەی گەشەكردنەكە ، بەتەنیا یەو دواتریش بەتەنایو هەربەتەنیا پەرەسەندنەكە دروستدەكات . هەروەها پەرەسەندن لەزانستی مۆدێرندا ، لەشێوەی پێشووی دا لەڕێگای جۆری ئەركەوە دەئاڵۆسكێت ، وزنجیرەیەك دیاردەی گەشەسەندوو دەربارەی ئەسڵی پێشوو بناغە دادەنێت …
زاراوەی Evolutionبەوردی دەلالەتەلە change واتە گۆڕان و گواستنەوە دێت Development واتە گەشەپێدان ، كەهەندێك لەتوێژەرانی پەرەسەندن بەكاری دێنن بەمرادفی زاراوەی change بەواتای گۆڕین و گواستنەوە ، هەندێك كاتی تر وادەڕوانن كەبەواتای پەرەسەندن نایەت لەناو سیستمەكەدا بەگۆڕینی بێژەی Evolution واتە گۆڕینی لەناو سیتمێكی ڕێكخراودا ، زاناكانی دواتر هاتوون و ئەم دوو زاراوەیەیان جێگیر كردووە : Evolution و Development .
هەروەها زاناكان زاراوەی گەشەی بەدوای یەكدا هاتوویان بەزاراوەی پەرەسەندنی زمانەوانەوانی داناوە ، كە (تازیار – یمتاز )لە كێڵگە مەعریفیەكەدا .. دەرچوون لە ڕێساكانی زمان یاخود ناسینی بەگەشەسەندن دانانرێت ، بەڵكو پەرەسەندن گەشەكردنی ناوازەیەو لەبنچینەدا هاوسەنگبوونەلەگەڵیدا .

پەرەسەندن لەبواری زمانەوانیدا ، لەپێودانگییە یان بێژراوە یان گوتاری رۆژانەی دەم و دوودا ، وزیندوو لەبەكارهێنانی ژیانی رۆژانەدا و كارلێكی بەكۆمەڵی كەبەتەنها گوتارێكی زارەكی نیە بەڵكو ڕێكخستنێكی دەقپ جێگیرە كەسنورداركراوە بۆ ناساندنی كۆمەڵگە لەپەیوەندی رۆژانەدا .
گوتاری زمانەوانی ناچێتە ناو پەرەسەندنەوە لەبەرئەوەی لەزمانی عەرەبی دا دەردەچێت لە وەی پێی دەگوترێت گوزارشت ، دەرهێنانی دەنگ لەدەرەوەی خۆی ناچێتە ناو پەرەسەندنی دەنگییەوە لەسیتمی دەنگی زماندا .
هەڤبەرێتی دەنگی – التماثل الصوتی
هەڤەرێتی دەنگی – Assimilation ، كارلێكی دەنگە پەیوەستەكان و كاریگەری هەندێكیان لەبەرئەوانی تر و كاریگەری دەنگ و بەدەرچەی دەنگ ونزیك لە سیفەتی دەنگی نزیك و تەنیشت ، كەئەو دەنگە نمونەییەكە لە تەنیشت ئەو دەنگە نمونەییەكەلە تەنیشت و پەیوەست و پێوەلكاو یان نزیك لێی كەهاو ڕێكەو دەربڕی هەڤبەرێتی تەواوە و دلێ بابەتەكەیە یان هاوشێوەكەیەتی كە هەڤبەرێتی ناتەواوە و لەوسیفەتانەش كەهەیانە بریتین لە :

1- الجهر والهمس ( سرپەو ڕوون ) / لەكاتی مامەڵكردن لەگەڵ ئەو جۆرە دەنگانەی كەدەگۆڕێن پێویستە ، كەسی خاوەن ەدەم و دوو ، كەبەهەمس دەبێژێت رٍوون بێت و دیارو ئاشكرابزاندرێت چیە دەبێژێت ؟ كەئەمەش لەڕێی كاریگەری خستنە سەرپیتەكان و قورسكردنیان وەیان هاوڕێكی وكردنەوەی چینەدەنگیەكان و چاودێری كردنی بەردەوامی دەنگەكان .كەئەمەش لەدواتردا دەبێتە هۆی گونجاندنی دەنگی كەئمانیش بریتی دەبن لە :

بونیادی وشە بزاوتنی دەنگەكان وشەی تر جگەلەمانەی باسمانكردن
2- المخالفە الصوتیە (ناكۆكیە دەنگیەكان ) / ناكۆكیە دەنگیەكان دەگوازرێنەوە بۆ دەنگێكی تر كە جیاواز بێت لە دەرچەو سیفەت بێت .
3- ادغام –( تێهەڵكێشان ) : دەنگێك دەچێتەناو دەنگێكی ترەوە ، لەجێگەكەی دا هاوشێوەی دادەنرێت بەپیت یان زیاتر كەزمان لەیەكێكیاندا دەوەستێت . ئامانجی ئیدغام پوختەكردنەوەەی وەستانەكانە و هاوشێوەكردنیەتی لە وەستانێكی قورسدا .
4- التخفیف ( سووككردن ) : زیاتر لە گوتاری رۆژانەدایە كە قورساییەك دەبەخشێت ، ڕێدەدات وشەقورس و دوانیە لەسەریەكەكان دووبارە لەناو دەنگە لەیەكچووەكاندا دابندرێـتەوە كەئەمەش چەند جۆرێكن :
أ . سووكردن بەلابردنی لاوازی و هەڵوەشاندنەوەی ئیدغام . ب. سووككردن بە گۆڕین لەنمونەكانی : یەكەم / دەنگی تاك و لە دەم و دوو بێژەدا . دووەم / دەنگی وەكو یەك كەسوككردنێكی هەڵەیە .
ئەمیش لەڕێی : سووكردن و لابردن زۆربەكارهێنان

5- الاتباع (چاودێری ) /شوێنكەوتنی وشەیەكە كەپێدێت لە وەزن و ڕوانین و كێشەكانی بێژەو دەم و دوو بۆجەختكردنەوەلە واتا كەچەند جۆرێكی هەیە :
أ. چاودێری بزاوتنەكان : كەدەكەوێت نێوان دەنگەكان (پیتەكان ) و بزاوتەكانی ناو دەنگە ناوەندیەكان كەهاوەڵێتی وشەكان دەكەن .
ب. چاودێری نەلكاو / چاودێری كردنی نەپچڕاو یان نەلكاو پەیوەستەبە وشەیەك یان دووان ی نزیك لەیەك ڕوودەدات .
6- أشباع الحركات ( تێركردتی بزاوتەكان ) / كەئەمانیش بریتین لە درێژكردنەوەو ڕووكەشكردنی بزاوتەكان و دروستكردنی جوڵ‌ی كورت و پوخت .
7- النقل المكان ( گواستنەوەی شوێن ) / ناودەبرێت بەدڵی شوێن و گەمەكردن بە پیتەكان و ئاڵوگۆِری بابەتەكان و دیاردەیەكی دەنگیە و دەكەوێـە ناو وشەیەكە .

جیاوازی شێوه‌ زاره‌كان

شێوه‌زاره‌كان : دیارده‌یه‌كی ده‌نگی ناو كۆمه‌ڵه‌ جیاوازه‌كانن ، به‌وه‌جیاده‌كرێنه‌وه‌له‌یه‌كتری كه‌زیاتر زمانی دایكیان به‌شداری تێداده‌كات ، ئه‌وانیش به‌چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌كرێن له‌وانه‌ :
ڕیًگای یه‌كه‌م : لێكۆڵینه‌وه‌ی شێوه‌زاره‌كه‌ و لاوازكردنی پیت بۆنمونه‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌له‌ سێوی ئاده‌م ( قوڕگ ) ده‌رده‌چن یان سنگ پاشان له‌وێوه‌ بۆده‌رچه‌كه‌ی .
ڕێگای دووه‌م : جێگیركردنی بزاوتنی ده‌نگی پیته‌كه‌ یان وشه‌كه‌ و كۆتاییه‌كه‌ی . ڕێگای سێهه‌م : تێهه‌ڵكێشكردن له‌ گه‌ڵ زاره‌كان : ئه‌مه‌ش ئاسانكاری ده‌كات بۆپیته‌كان یان وشه‌كان .

هه‌ریه‌كه‌له‌م وشانه‌ ئه‌ركێكیان هه‌یه‌ له‌گوزارشتی ده‌نگیدا و پێویستی به‌شاره‌زایی زمان و ده‌نگ هه‌یه‌ به‌تیۆری و پراكتیكی .
هه‌ڵوێستی شێوه‌ زاره‌كان : الرروم / ئه‌دائی بزاوت لاوازده‌كرێت و بیستن نزیك ده‌كرێته‌وه‌ له‌واتا . الاشمام / ئاماژه‌ بۆبزاوته‌كه‌ ده‌كات له‌ وه‌ستانی جوڵه‌دا به‌هۆی لێوه‌كانه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێوه‌ ده‌ربچێت .

كۆتایی :

له‌ئه‌نجامی ئه‌م خوێندنەوە خێرایه‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ده‌نگ وه‌ك( زانست )له‌ ڕووی ( تیۆر ) یان ( پراكتیك ) كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی زۆرمان هه‌یه‌و تاكو ئێستا به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه‌و له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌وڵی چه‌ند مامۆستایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك (ئه‌حمه‌د سالار) له‌بیرناكرێت كه‌ له‌بواری ده‌نگسازی و ده‌م و دوودا كاری گرنگ و كاریگه‌ریان ئه‌نجام داوه‌ .

ڕێباز محەمەد جەزا




پەرەسەندنی دەنگ لەشانۆدا هۆكارو دیاردەكانی.. ڕێباز محەمەد جەزا

رِانانيَكي كتيَبي “ التطورالصوتي في الالفاض ، اسبابه وظواهرة
نووسيني : دكتور محمود عكاشة
بەرهەمی : دارالنشر للجامعات ، 2009
ڕانانی : ڕێباز محەمەد جەزا
ساڵی : 2021

(بەشی یەكەم)
پێشەكی :

دەنگ لەشانۆدا بابەتێكی گرنگ ومێژووییە ، بەتەنها پەویەست نییە بەرۆژگاری ئەمرۆو ئەم كاتەی قسەی لەبارەوە دەكەین ، لەبەرئەوەی میراتێكی فراوان هەیەو شانۆ لەكوردستان بەشداری تێدا نەكردووە لەڕووی میتۆدی و مێژوویی و دامەزراندنەوە ، كەواتە گرنگە هەوڵە سەرەتاییەكانمان بخەینەگەڕ بۆزیادكردن و فراوانكردنی ئەو پانتاییە گرنگەی شانۆ كەنیمچە بەتاڵ و خاڵیە . ..
لەپێشەكی كتێبی ” التگورالصوتی فی الالفاچ ، اسبابه وڤواهرە ” ، نووسەر باسی توێژینەوەكەی دەكات لەبارەی پەرەسەندنی دەنگی كەلەدوای دا گەشەسەندنی زمان و گواستنەوەی ئەو بنەمایانە دێن كە زۆرێك لەتوێژەران دەستیان بۆبردووە یاخود لەكاتی نواندا نزیكیان كردووەتەوەلە( دەنگ ، وشە ) ، هەروەها نووسەر باسی ئەو هۆكارانەدەكات لەگەڵ كاریگەریەكانیان لەگۆڕینی دەنگە ڕەسەنەكان بۆ قۆناغی گۆڕانكاریی و جێبەجێكردنی دەرچەو شوێنی پێكهاتنیان كەبەشێوەزاری پەرەسەندوویان دەبنە دەنگی زمانەوانی و لەوێوە بۆباەتی توێژینەوەو پاشماوەكانی لەناو پرۆسەی دەم و وو بێژان و بوونی دەنگی شانۆیی كەدەچنە ناو گەشەی بیناكردنی دەنگەكانیان كەوشەو پیتە لاواز یان سواو و سڕدراوەكانیان .

بەشی یەكەم :
أ / پەرەسەندنی جوڵە دەنگیەكان :

ئەوەی لەبارەی پەرەسەندنی جوڵەكانەوەزانراوە وڕوویداوە لەگۆڕانكاریەكاندا ، ئەودەنگانەن كەلەهەندێك بێژەی دەم ودووەوە بیناكراون وەكو ڕاناوەكان بەگشتی و ڕاناوی نیشانەو پیتەكاندا كە ئەم گەشەكردنە دەنگیە : گۆڕینی دەنگێكە بۆدەنگێكی تر بەكاریگەری دەرهێنەر كەنزیكەلە سیفەتەكانی ئەودەنگانەی كەدەكەونە قۆناغەكانی زەمەنەوە و قسەكەرشعوری پێناكات لەدەنگیدا ، لەبەرئەوەی دەكەوێتە قۆناغی زەمەنی چاودێردا و دەنگەكەی دەگۆڕێت ، دەیكات بەدەنگێكی تر ، لەچێوەی ڕێسایەكی پێوانەیی گستیدا كە قسەكەر بەكاری دەهێنێت ، بەبێ ئەوەی هۆكاری ڕوودانی ئەو دەنگە و بنچینەكەی بزانێت لەوشوێنەدا .
لەجێگەیەكی هەڵە لەبیستنی دەنگدا ، پەرەسەندن ڕوونادات كەبیسەر تووشی خەیاڵپڵاوی دەنگێكی تردەكەن هاوشێوەی ئەوەی لەزماندایە ، ئاوازو لاوازكردن و پاشان پەرەسەندنەكەی لەژێر ڕێسای دەنگە گشتیەكەیدا ، كەلەوانەیە لێكدانەوەی ئەوەی بۆبكرێت كە لەچێوەی هۆكارەكانی گەشەسەندنی دەنگی كەتەحەكوم بە وكارلێك دەكات لەنێوان دەنگە لەیەكچووەكان لەپێرفۆرمانس و لاساباری بێژان و دەم و دوودا ، پەرەسەندنی زمان نیشانەیەكەلە قۆناغەمێژووییەكانی دەقەكان و فەرهەنگەكان و شێوەزارو گوتە كاریگەرو دروشمەكان و پاشان لەناو ئەو گەشەسەندنەدا لەگوتاری هاوچەرخدا دوای ئەو گەشە كردنەی دیاردەكان و ڕێساكانی زمان و خوێندنەوە كەحوكمی دەكەن .

ب/ هۆكارەكانی پەرەسەندنی دەنگ ودیاردەكانی :

هۆكارگەلێك هەن ، بەشداری دەكەن لە پەرەسەندنی دەنگەكاندا كەتاكو ئێستاش كاریگەرییان ماوەو ئەوگەشەكردنەبەهێزە لەزمانە زیندووەكانی گوتاری رۆژانەو كارلێكی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ژیاریدا كەلێرەدا هۆكارە زمانەوانییەكە بەشداری دەكات لە پەرەسەندنی دەنگیدا ، بەگۆڕینی دەنگی لەنوانداو جیاوازی كردن لە سوواندن و هەڵوەشاندنەوەو لاوازكردن و تەنككردن و ڕاهاتن و كارلێكی زامانە بیانیەكان ، لەگەڵ هۆكارە هەڵواسراەوەكان بەكۆمەڵگەو سەردەم و ژیارو رۆشنبیریەوە كەشێوەزارەكانیان و گەیەنەرە كۆمەلاًیەتیەكانیان و ئاستەكانیان لەناو سیستمی دینی و كۆمەڵایەتیدا .
لەبەرئەوە نووسەر چەند هۆكارێكی كاریگەر دەخاتە سەر زمان ، لێرەدا بەكورتی چەند خاڵێك دەستنیشان دەكەین بەمجۆرەی خوارەوە :
یەكەم / ابدال الاصوات – گۆڕینی دەنگەكان :
الابدال ” گۆڕین” : زاراوەیەكی وشەسازیە ، گۆڕین دەكات لە دەنگەكاندا هەروەها زاراوەیەكی دەنگیشە ، گۆڕین لەدەنگدا دەكەوێتە لقێكەوە لەناو زانستی وشەسازیدا كە دەنگەكان دەكەنە مادەی توێژینەوە ی بونیادی لە بێژەو دەم و دوودا كەدەنگەكان بنچینەی ئەو بونیادەن .
گۆڕین وەكو زاراوەیەكی سەربەخۆ : بریتیەلە گۆڕینی دەنگێك بەدەنگێكی تر ، دابەزینی بابەتەو لەڕووی مێژووییەوە پابەندی شوێنە ، كەمامەڵە لەگەڵ بێژەو دەم و دوو دەكات بەنمونەی ئاڕاستەی ئەو شوێنەی كەدەبێتە دڵی دەنگەكە وەئەم گۆڕینە بەگشتی لەپیتە نەخۆشەكانی زمانی عەرەبیدا ( أ ، و، ی ) وە دەردەچێت كە دەیگۆڕێت و دەچێتە ناو هەمووپیتەكانەوە جگەلە پیتە نەخۆخشەكان و پێوستیشی بە ئەسلەكەی نیە وەكو لەزمانی كۆندا هەبووە ، كەئمەیش لەدوو واژەی تر پێكدێت كەبریتین لە :
أ/ دەرەپەڕێندراو : سنوپێونەیەكی هەیە و كارەكەی پێویستی بە (نڤیر – هاوتا) یەك هەیە و دەچێتە ناو دڵی نەخۆشیەكەوە .
ب/ دەرنەپەڕێندراو : هیچ سنورو پێوانەیەكی نییە ، تێر نیە ، لەوشەی ناوازەدا كەلەگوێبیست بوون لەكەسێكی عەرەبەوە دێت واتە لەڕێی گوێچكەو بیستنەوە دەگوازرێتەوەو دەگۆڕێت .
بەگشتی سێ جۆر گۆڕین هەیە :
یەكەم / گۆڕینی ئەسڵەكە : بەپێی كۆتایی دەنگەكە دیاری دەكرێت و لەبنەمای وشەكەدایە . دووەم / گۆڕین بەزیادكردن : گۆڕینی دەنگێكە بەدەنگێكی تر كەزیاتربێت لەئەسڵەكەی . سێهەم / گۆڕین بە جێگرتنەوە : دەنگێك دەبێتە جێگرەوەی دەنگێكی تر لەوشەكەدا و بەمەش گۆڕین پێكدێت .

” ماویەتی … “




گەڕانەوە لە فەنتازیاوە بۆ كەتوار(واقع) و لێكدانەوەیەكی تیۆری..لێكۆڵینەوەی : ڕێباز محەمەد جەزا

گەڕانەوە لە بۆ فەنتازیاوە بۆ كەتوار(واقع)
(خوێندنەوەیەكە بۆ چەمكی گەڕانەوە لەدەقی ، لەنێو ماساییەكاندا “لەگەڕانەوەم بۆ ئەفریقا ” ی پێشەواكاكەیی )
نووسەر : پێشەوا كاكەیی
بەرواری بڵاو بوونەوە 25/9/2019
بڵاو كەرەوە : ماڵپەڕی كولتوور مەگەزین
www. Cultureproject.org.uk
لێكۆڵینەوەی : ڕێباز محەمەد جەزا

سەرەتا :
شاعیر مرۆڤێكی كۆسمۆپۆلیتیە، خاوەنی مەعریفەو جیهانبینی و تێگەیشتنی خۆیەتی بۆ واقع و سروشت وكەرەستەو ئامڕازە فیكریەكانی خۆی ، هێز لە گەڕان و دۆزینەوەو مەشق و دۆخە جیاوازەكانی وەردەگرێت و دەشێت زیاتریش لە بارەی ئەم كەسە گەڕیدەیەوە بوترێت بەڵام ئایا ڕاستیەكە بۆ هەمووان وەك یەك زانراوە ؟ گرفتی ئەم دۆزە لەوەدایە كە بە شێك لە بەهرەداران و خاوەن كەسایەتی و خاوەن پێگەكانی ناو بوارەكەش خۆیان لەم پرسیارە لادەدەن !! تاوای لێدێت كەسمان دەست نەكەوێت پرسیارەكانی خۆمانی لێبكەین و بەرهەمە ڕژد و كرچ و كاڵەكانیشمان لەیەكتر بۆجیابكاتەوە ، لەبەرئەوە ئەم لێكۆلێنەوەیە ئەو مافە دەدات بەخۆی كە بەبەر پرسیارێتیەوە كار لەگەڵ ئەو میتۆدەدا دەكات و بەبۆچوونی ئەم كاركردنە ، كێشەی ” مامەلًەی گەڕانەوە و فەنتازیا و كەتوار” كێشەیەكی میتۆدی و فكری و مەعریفیەو دەبێت یەكلابكرێتەوە .
دەقی واڵای ( لەنێو ماساییەكاندا “لەگەڕانەوەم بۆ ئەفریقا ” ی پێشەواكاكەیی )، یەكێكە لەو نووسینانەی كەدەبێت بەڕژدی بخوێندرێتەوە و بەپێویستی دەزانم لەڕوانگەیەكی وەسفی و دوور لە پیاهەڵدان – مدح – یان دژ – چد – كاری لەسەربكەم .
لەگەڵ ئەوەی ئەم دەقە واڵایە بەچەندین شێوەو میتۆدو بەرنامەی جیاواز دەخوێندرێـتەوەو رٍِاڤەدەكرێت ، دەتواندرێت وەكو دەقێكی شیعری و هەڵگری زناك و خوازەو واتا شیعریەكانیش بێت چونكە هەموو بەرهەمێك دەخوازێت چەند كەسێك لە پسۆڕیەجیاوازەكان ئیشی تێدابكەن ، تاكو بەوردی بەناو هەموو بەش و پێكهاتەكانیدا ڕابگەن و گرنگیشە ئەم پسپۆڕیانە لەسەرەتاو دەستپێكی كاركردنیاندا تاكو كۆتاساتەكانی خوێندنەوە بمێننەوە وەكو بەشێك لەبەرهەمەكە ، ئەمەش لەچەندین بۆنەی جیاوازدا باسمكردووەو لێرەشدا جەختی لێدەكەمەوە ئەوەیە ئەم كارە بۆ تاكە كەسێك كەمێك ئاڵۆز و قورسەو ئەمەی منیش دەیكەم جۆرێكە لە ” اجحاف – مافخۆری ” لەبەرئەوە، تائەو جێیەی دەتوانم سنووری قسەكردنم بەرتەسك دەكەمەوەو فراوان و گشتگیر نادوێم و لەنێوان سێ زاراوەدا دۆزەكەم بەیان دەكەم ، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا قسەی لەسەر بكەم جیاكاری نێوان ” گەڕانەوە لەفەنتازیاوە بۆكەتوار ” كە وەكو كێشە دەیخوێنمەوەو یەكاڵای دەكەمەوەو دواتر هەمان پێوەری تیۆری دەهێنم بو تەواوی پێكهێنەرەكانی دەقەكەی پێدەخوێنمەوەو هەوڵدەدەم ڕاڤەی بكەم ، چونكە دەق دەربڕینە لە زیاد بوونی ئارەزووی ڕەمەكیانەی مرۆڤ بۆگەڕان بە دوای قەلەقیدا كە پانتاییەكی كراوەو هاوبەش بۆداهێنانی بەكۆمەڵ و جەختكردنەوە یە لە برینە كۆنەكە لە دڵی بوندا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر دەمێكدا دەژین ، ناسنامەكان ناڕوونن یان لانی كەم ئاڵۆزن و زۆربەی جارەكانیش نادیدەن ، لەبەرئەوە ئەم دۆزە سەر ڕێگا دەخەم وبەكێشەی دەكەم .

پوختە:
ئەم لێكۆلێنەوەیە بەشێوەیەكی گشتی، پشتی بەستووە بەدووجۆر تێگەیشتن، كە هەریەكەیان تایبەتمەندی و گرنگی خۆیان هەیە و نابێت فەرامۆش بكرێن و گرنگە و پێویستی بەووردەكاری زیاترە :
یەكەم :
ئەو تێگەیشتنەی لەسەرچاوەو نووسینەكانی سایت و كتێب و گۆڤارو ماڵپەڕو …هتد بەرهەم هاتوون ،
دووەم :
ئەوسەرچاوانەی كەپەیوەستن بەخوێندنەوەو هەندێكیان مەعریفەی كەسی لێكۆڵەرەو هەندێكیان ” شژرات –پڕیشك” ی بەرهەمەكە و لەڕێی خوینَدنەوەوە كاریگەریەكەی دەخوێنینەوە ، بەگشتی ئەم لێكۆڵینەوەیە پێكهاتووەلە :
بەشی یەكەم : ناساندنێكی سەرەتایی بۆچەمكەكانی “گەڕانەوە و فەنتازیاو كەتوار ” لەدەقدا و تێگەیشتنێكی میتۆدی بۆ بەرهەمەكە .
لەبەشی دووەمدا : گەڕانەوە لە فەنتازیاوە بۆ كەتوار(واقع) و لێكدانەوەیەكی تیۆری.
ئەنجام : ئەم لێكۆڵینەوەیەم لەچەند خاڵێكدا پێشەكەش دەكەم .
كۆتایی : تایبەت دەكەم بەو ساخكردنەوەی تیۆرییانەی بەرهەمەكە. پاشان كۆتایی بە لێكۆَڵینەوەكەم دەهێنم و لیستی سەرچاوەو پەڕاوێزەكانیش دەخەمە ڕوو لەگەڵ لیستی سەرچاوەكان .

بەشی یەكەم :
چەمكەكانی ( گەڕانەوەو فەنتازیاو كەتوار ) :

زۆربەی ئەوانەی لەناو میتۆددا كاریان كردووە یان شارەزاییەكی تیۆری و پراكتییان هەیە بەئاڕاستەی نزیك لەیەكتریان دادەنێن و لەڕووی مەعریفیەوە پاشخانی ئەدەبی كوردی كەمترینجار قسەیان لەبارەوەكردووەو دەكەن یان لێیان تێكەڵدەبێت و بەئاسانی لەیەكتریان بۆجیاناكرێتەوە ، جابۆئەوەی لەو هەڵە مەنهەجی و فكریە بەدووربین ، سەرەتا لەپێناسەكردنەوەی چەمكەكانەوە دەستپێدەكەین و دەپرسم : گەڕانەوە چییە؟ فەنتازیا چییە ؟ كەتوار چییە؟

*گەڕانەوە چیە؟
بۆئەوەی بتوانین پێناسەی ئەم چەمكە بكەین دەبێت بزانین ، گەڕانەوە كاتێك واتا دادەت بەدەستەوە كەبزانین لەدنیای ئێمەدا ، ئەم چەمكە كاری پێنەكراوەو كاری لەسەر نەكراوە ، وەكو باسل أبو حمدە دەڵێت :” گەڕانەوە بۆ..” بۆنمونە گەڕانەوە بۆ ڕووداوێك یان مێژوویەك یان بەسەرهات و كارەساتێك لە دۆزی سەربەستی و چەمكەكان لەگشتگیریی و ئیستبداد و سیستمی چەمكە هەڵكۆلًَراوەكان و بارزكردنی دەستەواژەكانی پێشوو ” گەڕانەوەی هاوسەنگی ” (www.alnayan.ae ) هەروەكو دارا عەبدالله دەڵێت : گەڕانەوە ( ” هاوڕێیەتی گەڕانەوەی مانەوەی قەیرانەگەورەكانی هەیە “( www.alaraby.co.uk) چەمكی گەڕأنەوە پەیوەستە بە كەسی گەڕیدەوە ، لەكوێیە؟ تابتوانین واتاكەی دیاری بكەین بۆنمونە گەڕانەوە لەشوێنێكی دیاریكراودا واتایەكی هەیەو گەر گواستمانەوە بۆجێگەیەكی تر و شوێنێكی تر واتاكەی و پێناسەكەشی دەگۆرێت ، لەپەیوەست بەم ناونیشانەوە دەبێـت بزانین :” لەدەقی ، لەنێو ماساییەكاندا “لەگەڕانەوەم بۆ ئەفریقا ” ی پێشەواكاكەیی ) ئایا گەڕاوەتەوە؟ یان دەگەڕێتەوە ؟ كەواتە گەڕأنەوە لێرەدا بریتی دەبێت لە گەڕانەوە لەجوگرافیایەكی گریمانەكراوی نووسەرو پشت بەستوو بە فەنتازیاو خەیاڵ كەواتە بۆئەوەی بتوانین لەبەركارهێنانی ئەم چەمكەدا تەندروست بین پێویستمان بەوەیە بزانین واتای گەڕأنەوە بەواتای بڕینی سنوورەكانی خەیاڵ و وێناكردنی خەیاڵی شاعیر نەك گەڕأنەوە بۆ جوگرافیایەكی بەرتەسك و تەنگەبەر ، بەكاردێنم .

  • فەنتازیا چییە؟
    یەكێكە لەچەمكە بەكارهاتووەكانی ناو ژیانی ئەدەب ، لەزۆربەی زمانەكاندا . بەڵام مامەڵەی نەزانانەو خراپی لەگەڵدا كراوە لێرەدا هەوڵدەدەم ئەمە رێك بكەمەوە ” فەنتازیا لەبارەی واقعی ژیانیەوەیە لەروئیایەكی نامەئلوفەوە “(www.wikipidia.org) وشەی فەنتازیا “fantasia” و فانتازی ” fantasy”جۆرێكی ئەدەبیە لە سیحرو شەحوەزەو ئەوانەی تر كە خەرقی شتەكان دەكەن لەسروشتدا وەكو توخمێكی بنەڕەتی لە پلۆت و گێڕانەوەدا ” (www.io.hsoub.com) ت.ی. أپتر لەكتێبی “ادب الفنتازیا” دا كە ساڵی 1982بڵاوی كردووەتەوە زاراوەی “الفنتازیا ” لەئەدەب و گرنگی بەدەستهێنانی لەكاری داهێنەرانەدا پشتی بەستووەبە”بابەت ” ی سەرەكی ، ئەپتەر باسی لەوەشكردووە كە “وەكو باوە ڕووداوەكانی دەكەونە جیهانی گۆشەگیر لەجیهانی خۆمان لە كات و شوێن ، یان كاری مێژوویی و خەیاڵی و ڕەمزی “(أپتر : 1989ص9و10) لەمەوە دەگەمە ئەوەی بڵێم : فەنتازیا لێرەدا و بەپێی خوێندنەوەی من بریتی دەبێت لە : دەقێك كە پێكهاتەكانی لەڕووبەرێكی ناواقعی و پشت بەستووبە بابەت و لەدەرەوەی كات و شوێن خۆی بەیان دەكات و لەدیدیگایەكی نامەئلوفەوە جۆرێك لەجادوومان لێدەكات و لەناو سروشتی خۆیدا ، ئاوێزانمان دەكات .
  • كەتوار چییە؟
    لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەی زۆرمان هەیە بەزمانی كوردی و دەتوانم بڵێم زۆرترین ڕووبەری دنیای ئێمەی گرتووەتەوە بەڵام گرنگە هەندێك پێناسە لێرەدا دابنێین و دووبارەیان بكەینەوە لەوانە : ” واقع ، وقعوع” لەزمانی عەرەبیدا ناوی بكەرە ، بەدەستهێنانی ڕاستیەكی پێچەوانەی خەیاڵە (www.arabdict.com) واقع یان واقعی یان ریالزم دەكاتە :” حاڵەتی بینینی واقع بەوشێوەیەی كەهەیە ” ( پیرباڵ: 2004،ل85) كەمال میراودەلی دەڵێت :” .. ڕیالیزم پەرە پێ دانێكی گرنگی رۆمانسیزم بوو .. بێزاری وناڕەحەتی و ڕق بوونەوەی رۆمانسێكان لە كۆمەڵی سەرمایەداری گۆڕدرا بە ناوەرۆكێكی پێشكەوتووتر ، لەفۆرمێكی بابەتی و هێمن و ڕوانگەیەكی وردوو دووربیندا .” ( میراودەلی : 1979ل277) .
    من ئەو پێناسەیە جێبەجێدەكەم لەم لێكۆڵینەوەیەدا كەڕەنگدانەوەی سەرچاوەكانە كەئاماژەیان بۆكراوە بریتیە لە: بەدەستهاتووەیەكی دەرەوەی خەیاڵ و بینیەتی بەو جۆرەی كەهەیە لەفۆرمێكی پێشكەوتووتر لەوەی پێش خۆی كەهەبووە.

بەشی دووەم :
گەڕانەوە لە فەنتازیاوە بۆ كەتوار(واقع) و لێكدانەوەیەكی تیۆری.

دەقی واڵا ، ژانرێكی ئەدەبییە و پێگەیەكی گرنگی هەیە لە ئەدەبی هاوچەخدا و بەردەوام بەرە و هەڵكشان و ململانێ دەچێت لەگەڵ زانستەكان و فەلسەفە دا ودروست بووی ئیپۆك(چاخ) ی خۆیەتی هەر بەویش كاریگەرە ، وەكو رۆلان بارت دەڵی : “ئەدەب كەتواریە ، واتە درەوشاوەی ئەو كەتوارەیە ، كەبەڕێگای خۆی مامەڵە لەگەڵ مەعریفەدا دەكات ” (محەمەد جەزا ، ژمارە: 3662، 2011)بەپێی ئەو هەلومەرج و بارودۆخەی كە ژیانی مرۆڤەكان پیایدا تێپەڕ دەبن. ئەم هۆیە وا دەكات ، ئەرك و رۆڵی دەق و نووسەر كەمێك گۆڕانكاری و قورسی و بارگرانی بۆ دروست ببێت چونكە پیشاندانی روخساری لۆژیكی لە خوێندنەوەی دەقی واڵادا وەكو بلانشۆ دەڵێت : “بەدواداچون و ژیانی نەبێت لەساتی وەڵامدانەوەدا ، ئەوا بەچێژیش نابێت” (هەمان سەرچاوە ) پێشەواكاكەیی لەدەقەكەیدا ” لەنێوماساییەكاندا ، لەگەڕانەوەم بۆ ئەفریقا ” دا دەنووسێت :
” هاتووم كارتان بەوە نەبێت چۆن بیردەكەمەوە ، چۆن مێژووتان لەشیعرمدا دەنووسمەوە ، لێ‌ وەك هەندێك لەفارسەكان نیم بڵێم : زمانی كوردی لەپریشكی وشەم دەرچووە ، ئەوەی زمانناس نەبێت ، ناتوانێت مێژوو بنووسێتەوە ،… “(www.clutureproject.org.uk) كەتەماشای ئەم چەند دێڕەی كاكەیی دەكەین ، نووسەر جەنگێكی بەرپاكردووە بەبێ ئەوەی خۆی لە قەرەی هیچ میتۆدێكی ڕەخنەیی بدات ، بەزمانێكی پڕلە غرورو بەو پەڕی كەماڵی خۆیەوە جەنگێكی بوونناسانەو ڕیشەییانە لەگەڵ ( زمان و نەتەوە ) دەكات و وەكو بەرپرسیار لەو بوونەو لەو ئاسۆیەی بەزمانكەی هەیەتی، بەردەوانم دەبێت و دەڵێت :
” نازانێت كەخاوەن زمانێكم ، پڕیشكی وشەم بەردەیان شوێن كەوتووە ” ( هەمان سەرچاوە )
بەهەرحاڵ من لەو باسە دەردەچم و هەوڵدەدەم ، بەرەنجامی ئەزموون و خوێندنەوەو دەست رۆیشتوویی خۆم بەردەوامی بە شیكاری ئەم دەقە بدەم ، دەقێك كە كار لە مێژوودا بكات ، وەكو هەرجۆرێكی تری شیعر كۆمەڵێك بنەماو ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە، كەجیای دەكاتەوە لەجۆرەكانی تری دەقی واڵا ، ئەمەش بەسروشتی خۆی چێوەیەك دروستدەكات بۆ گفتوگۆو مشتومڕی ئەدەبی ..بۆ نمونە كۆمەڵێك بنەماو سیفات هەیە، كە وا دەكات ئەم دەقە واڵایە لەڕیزی دەقە لۆكاڵی و ناوچەییەكان دووربكەوێتەوە و گەردوونی خۆی بەیان بكات .
كاكەیی دەنووسێت :
“لەژوورێكی بچوكەوە هاتووم و بەپەنجەرەدا ڕامكردووە ،
چۆن دەزانم خەیاڵم ئەفریقیە ” ( هەمان سەرچاوەی پێشووتر ) .نووسەر ددانپێدانانێكی ڕاستگۆیانە دەكات ولەیەك كاتدا باسی ئەوئاستە لەفڕینی خۆی دەكات لە جوگرافیایەكی تەنگەبەردا بەرەو گەشتێكی فراوان و پەنجەرەیەكیشی كردۆتەوە و ڕایكردووە كەئەمەش پرسی ئەوە دروستدەكات نووسەر لەچی ڕادەكات ؟ هەرخۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت :
” هەمووڕەنگەكانم خۆش دەوێت ،
وەلێ لە ڕەنگی سووری لای خۆمان ڕامكردووەو هیچ نەبێت ئەو ڕەنگە سوورەی لائێوە بەخۆم شاد بكەمەوە ” (هەمان سەرچاوەی پێشووتر)لەڕێی ڕەنگی سوورەوەیە گەشتەكەی هاوشێوەدەكات بەبیركردنەوەی ماساییەكەوەو دەپرسێت : “ئاخۆ ئێمە خێڵین یان نەتەوە ،…” (هەمان سەرچاوە) ئەمە ئەو گرێیەی بۆكردینەوە كێشەی “خێڵ و نەتەوە دوو بابەتی سوسیۆلۆژیای سیاسەتن وچەندین خوێندنەوە لەخۆدەگرن ئەمەش بەدەر نیە لە ژێر خانی مەعریفی و زانستی نووسەر كەدەیەوێت لەڕێی ئەوزانستەی هەیەتی پێمان بڵێت : گومان وبیركردنەوەكانم ، دەبەمەوە ناودەق و سەرلەنوێ هاوتای دەكەمەوە لەگەڵ ماساییەكان .
” بەم وشكە ساڵیە ڕاهاتوون ، پزیشكانی دونیا پشتیان كردۆتە ئێرە ، هەمووشیان چاویان بڕیوەتە گیای ئێرە ،….. ” ( هەمان سەرچاوە)
بە كێشە كردنی ڕوداو وەك كەلتورێك نەبۆتە بەشێكی زیندو دانەبڕاو لە ژیانی رۆشنبیری ئێمە و زۆر بە كەمی و تا ڕادەی نەبون هیچی لەسەر نەوتراوە و نەكراوە، بۆیە ئاسان نیە نووسەرێك بێـت و بمانباتەوە بۆ رەچەڵەك و دروستكردنی لێدوانی رەسەن لەو بارەیەوە، چونكە دەبێت مرۆڤ دەرك بەوە بكات، ئەو شعورە لەلای خۆی دروست بكات، كە كێشەیەكە و قەیران بەدوای خۆیدا دەهێنێت !! ئەگەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە. هەڵبەتە ئەمەش كاتێك دێتە بەرچاو كەلە مانا سایكۆلۆژییەكەی دوور بخەینەوە و دایماڵین لێی، بە مانایەكی تر مەبەست لە كێشە گەرانەوەیە، بۆ پرسە بنەرەتی و سەرەكییەكان بەگشتی و دەقی ئەدەبی بەتایبەتی، كە لێرەدا مەبەستمان لەپرسە سەرەكییكانی “دەق / مرۆڤە” وەكو ئەدەب و دەستپێكردنی چڕو پری گفتوگۆكان لەسەر دڵی بابەتەكان كە خودی ، كێشە”یە واتە كاتێك كە ئیمە دەزانین “كێشە” مانایەكی جیاواز لە مانا باوە سایكۆلۆژییەكان لەخۆ دەگرێت ، خۆ بەخۆ لە”ئاژاوە”جیا دەێتەوە و پرسیاری رەسەن و دروست لە دایك دەبن .جوگرافیایەكی فەرامۆشكراو بەڵام بەزمانێكی فەنتازی و بەكەرەستەیەكی واقعی و گەشتێكی دوورمەوداو گەڕانەوەیەك كەهەمیشە لێرەو لەم زەمینەو لەسەر ئەم بستە زەمینەدا هەمیشە ئامادە كەچی بەردەوام واقع جۆلانێ دەكات لەنێوان ئێرەو ئەوێی زەمین و كیشورە دەبڕێت فەنتازیا تائەو ڕادەیەی ڕەگەزی مرۆڤ تەواو مرۆیی و هاوخەم و هاودۆزو هاوكێشە دەبنەوە لەكەرەستە فیزیكی و سوودخوازیەكاندا كە تێكەڵەیەكە لەكێشەی كورد بوون و ئەفریقی بوون و لەپێش هەمووشیاندا مرۆڤ بوون .
كەواتە كە باس لە كێشەی نووسین دەكەین بەگشتی مەبەستمان ، لەو باس و خواسانەیە كەپەیوەەستە بە ژینالۆژیایی ژانرەكە وە كو ئەدەب و بەستنەوەی بەتێڕامان و تێفكرینی وجودی و فەلسەفی و بون و نەبونەوە و لەئاستیكی تریشیدا خراپ بون و كەوتنە قەیرانی ئەدەبییەوە و لێرەدا كیشەكە گەورە دەبیت بۆ مانا گەورەكەو باسەكە هەستیار دەكات, واتا كیشەی بون و نەبونی ئەم دەقە وەكو ژانرێكی ئەدەبی دروست دەبێت, بە دیویكی تردا نەبینیی وەكو كێشە و بایەخ پێنەدان و پشت گوێ خستنی دەبێتە بەشێكی تری گرفتەكە و بەهەردوو كیشیان بەدوای خۆیاندا قەیران دەهێنن, نەك ئەو تێگەیشتنە سواوەی كە مەسەلەی فرۆشتن و ئەزبەر كردنی لەلایەن كۆمەلێك خەڵكی نەشارەزاوە بكەنە پێوەر بۆ “كیشە”و بگرە”كیشە”مانای فراوانتر و قوڵتر و گەورەتری هەیە و لەبنچینەشدا بۆ مشت و مڕی فەلسەفی گونجاو ترە وەك مانا بازاڕی و باوەكەی…….
بۆیە لێرەوە دەبێت بگەڕینەوە بۆ ڕۆڵە سەرەكییەكەی نووسین، لە ڕووی بنیات و لە جیهانی مۆدیرندا و خویندنەوەی وەكو”دۆكترینیكی-عقیدە”یەكی شایان بەخوڵقاندندنی فۆڕم و شیوازی جۆراوجۆر. یان بە مانایەكی تر بەخویندنەوەی كیشەكان دەتوانین لێكدانەوەی درووست بۆ دەق بكەین، واتە كاتێك نووسین بەگشتی دەبێتە كێشە و ئاوس دەبێت بە یەكەكانی فەلسەفە و تەكنیك و مێژو…هتد. ئەوە مانا راستەقینەكانی دەردەكەون و خوێندنەوەیش دەبێتە دەرخەری ئەو لایەن و نهێنیە شاراوانەی دەق و گەیشتنە هەناوی داهێنان- لێرەوە پرسەكە بەرە و شوێن و بابەتی دەڕوات، كاكەیی دەنووسێت :
“منیش گوتم :
ژنە عاریفێكی دراوسێمان ، دوای دوو دەیە :
بۆپارووە نانێك ، تەسبیحەكەی فرۆشت ،
كەپڕبوو لەیادگاری زیكر !”( هەمان سەرچاوە)
یەكێك لە دروشمەكانی (جۆرج باتای) ئەوە بو كە دەیگوت:”پەسند كردنی ژیان تا سەرە مەرگ ” ( ئەحمەدی ، 2005،ل125)
ئەگەر لەم رستەیەوە بچینەوە ناو دەق ، ئەوە دەبینین هەڵبژاردنی بابەتەكە خۆی كێشەیە لەسەر ئاستی(نەتەوەیی و تاكە كەسی) ، لە ئاستە نەتەوەییەكەیدا، كێشەی خەباتی نەتەوەیەك بە دیار دەخرێت، كە بەدرێژای سەدەیەك و هەتا ئێستایشی لەگەڵدا بێت، كێشەی پەسەندنی كردنی ژیان خۆیەتی ، لەم ئاستەیدا دوودەیە دەبێتە (خەم ) خەمێكی وجودی و قورس و خاڵی لە مانا سایكۆلۆژیەكەی، وەكو ئەدەب هەڵگری پەسەند كردنی خەمەكانی بوون خۆیەتی ، كە لە ئێستادا چەندان بابەتی گرنگ و نیشتمانی هەن فەرامۆش كراون و پەراوێز كەوتون، هەروەكو چۆن (باتای) وتویەتی :” ئەدەبیات یا هەموو شتێكە یا هیچ. ” (هەمان سەرچاوە ل137) ئەدەب كە دەمانخاتە سەر كەڵكەڵەی (بوون) وەكو بابەتێكی گرنگ و پڕ لە بەرپرسیارێتی، لەم كاتەدا نووسین دەبێتە نمونەیەكی بەرجەستەی پڕ لە كێشە و لە لایەكی تریشەوە یەكانی نەتەوەو (خەم) ی نوسەر لێرەدا دوبارە زیندوو كردنەوە و بەرز ڕاگرتنی ئەو كەسایەتیە یانەیە كەلەمێژووی دوورو نزیكی ئێمەدا تێكەڵ بوون و بە بەرگێكی داپۆشراو بە ئەفسانەو داستان و هونەریانەو ئەدەبیانە نووسراونەتەوە .
( كێشە) لەم دەقەدا وەكو (بابەت) جیاوازە لە (ئایدیا)كانی نوسەر وەكو (كێشە)، بەڵام لە هەمان كاتیشدا یەكانگیرو هاو مانا لەڕووی فەلسەفیەوە، بەڵام لە ڕوویەكی ترەوە زیندوویی و بەها داری خۆی دەگەیەنێت هەروەكو چۆن چەندان نمونەی زیندوو هەن لە نهێنی ئەم سروشتە تایبەتە ی ناو دەقەوە سەرچاوە دەگرن ، لێرەدایە كە مۆدێرنیزم پاساوی خۆی لە دابڕانی مێژوییەوە بەدەست دێنێت كاتێك لە دابڕان تێدەفكرێت نازانێت لە ڕاڤەی خۆی بۆ مێژوو، خۆی دەرباز بكات ، تێدەگەین ئەم نووسینە بە مانای (كێشە )سەر بەساتی دروست بونی فەنتازیاخۆیەتی و زادەی ئەو ساتەیە كە بەرەو ڕووی ئاراستەی گونجاوی خۆی دەڕوات كەكەتوار ( واقع) ەو ، لەوێوە نووسە ردەگەرێتەوە بۆناو ئەو جوگرافیایەی كاری تێداكردووەو دەنووسێت :
“ئەم سەفەرەم درێژە دەكێشیێت ، نازانم لەكوێدا هەناسە دەموەستێنێت ، دەڕۆم تاتروسكایی مرۆڤایەتیی ببینم ، دەرۆم تازمان و شیعر بەرەو شوێنێكی دیكە بەرم . شیعرە ڕێ / پێی گوتم : بگەڕێوە نێو ئەفریقاو قوڵتر بدوێ‌ ، تانامۆیی /خەیاڵ / واقیع/ هەقیقەت و دونیای كۆنە خێڵی دوێنێ … لەبەرگێكی دیكەی شیعری ئەمرۆدا بدوێ‌ “. (هەمان سەرچاوە )
مەبەستمە ئەم بێژەیە ببەستمەوە بە چەمكە بەكارهاتووەكانی بەشی یەكەمم كەوەك كێشە لێی دواوم ئەم بەشەی كۆتایی (لەدەقی ، لەنێو ماساییەكاندا “لەگەڕانەوەم بۆ ئەفریقا ” ی پێشەواكاكەیی ) ، زۆر جوان كێشەكان دەباتەوە سەر خودی شتەكان ئەگەر كەمێك ڕونتر بدوێم (كێشە )دەباتەوە بۆ خودی ئەدەب و ڕەسەنایەتی ودوورلە جوگرافیا بۆنیشتمان ولێرەدا هوشیاری گەڕانەوەیە بۆ دۆزینەوەی دۆگمەكانی نوسین و بە (دۆكترین ـ حقیقەت ) كردنیان و بردن و فڕاندن یان بۆ ناو یەكەیەكی گەورەتر كە خەمی (نیشتمان و نەتەوە)یە .
ئەمەیە ئەو هوشیارییەی كە (كێشە) دروست كەریەتی و بە تەنها كێشەش دەتوانێت ئەو ناسنامەیە ببەخشێ و نوسەر بە فێربوون و فێركردن لە ڕابردوەوە , ئەو خەمە پەخش دەكاتەوە كە خەریكە لە یادەوەریاندا كاڵ دەبێتەوە یان خەریكە ڕوو لە نەمان دەكات .واتە لە ساتی خوێندنەوەو تێفكرینەكانی نوسەرەوە بەرەو زیاد كردنی پەژارە دەچین . چونكە لە یەك كاتدا (نوسەر ) فێربوەو (فێریش )دەكات كەسێك كە فێربوونی تەڵاق دابێ چ باكی بە پەژارە هەیە یان چی لە خەم بكات بە مانایەكی تر بە خوێندنەوەی ئەم دەقە (فێربوون ) زیاد دەبێت و پەژارەو خەمەكانیش گەورە دەبن و زیاد دەكەن و بە پێچەوانەشەوە ڕاستە .
ئەنجام :
دوای ئەوەی بەدووبەش و بەشێوەیەكی چڕ ، ئەوەمان دەرخست كەدەقی واڵای لەدەقی ، لەنێو ماساییەكاندا “لەگەڕانەوەم بۆ ئەفریقا ” ی پێشەواكاكەیی ) چەندین بابەتی هەستیارو واڵای پێشكەشكردووە بەچەند خاڵێك كۆی ئەو ئەنجامانەی پێی گەیشتم بریتین لە :
1- نوێكردنەوەی كەسایەتی / ئەمە یەكێكە لەو سیفاتانەی ، كە هەر دەقێكی واڵای پێ دەناسرێتەوە ، واتە(كەساندنی نووسەر و پاڵەوان بوون لەناو مێژوو و دووبارە دروستكردنەوەی لە فۆرمێكی ئەدەبی دا ، دەبێتە هۆی سەرلەنوی دروستكردنەوەی كەسایەتی ، كەبۆمرۆڤێكی گەڕیدەی كورد كەدەیەوێت زەمەن ببڕێت و بگاتە دەرەوەی سنوورەدیاریكراوە كان كەلەیەك كاتدا ئێرەوئەوێ‌ زەمینێكن نیشتمانی شاعیرن .
.2- زیندووكردنەوەی (زنجیرە ڕووداو ،خەبات ، یان یەكێك لەچاخەكانی مێژوو)، كە لەم خاڵەشدا مەبەستی پێكاوە ، واتە قۆناغێكی مێژوویی، كەهەم ڕووداو گەلێكی تیادایەو هەم باسی خەباتی نەتەوەیەكیش دەكات لە فۆرمێكی میتافۆرێك دا .
3-دەقی واڵا كەلەناو مێژوودا كاردەكەن بەجۆرێك گۆرانكاریە مێژووییەكان دەگێڕنەوە، كە لەهزری نووسەردا ڕەنگ دەدەنەوە و ناچارمان دەكات بەچاوێكی ترو بەجۆرێكی تر دەق بخوێنینەوە لەدەرەوەی ناوچەگەرێتی و سۆزو هەستی تاكەكەسیدا .
4-نووسەر و ڕەخنەگرانی دەقی مێژوویی لەبارەی ئەوەی، كە لەهەر سەردەمێكی مێژوویی دا كامە ڕووداو گرنگترە و كام ڕووداوی مێژوویی گرنگی زیاترە ، كەپێویستە لەدەقدا هەبێت ، دەكەوێـتە سەرئاستی هەڵبژاردن و ریز بەندی لەڕووداوو گێڕانەوەكاندا كە ئەم دەقە خۆی ئەوگرنگی و كاریگەریە دەسەپێنێت .
5-هەروەها لەڕووی نووسینیەوە دەتوانرێت ،چ سەردەمیًَكی بوێَت بەنادیاری بیهێلێتەوە . ئەمە ش هۆی زۆرە، گرنگترین یان ئەوەیە گە لەدەرەوەی توانا ووزەی مرۆڤەوەیە .واتە مرۆڤ بەوەها كارێك ریسك بە ژیانی خۆی دەكات ، بەوەی كە هەموو شتێك بەنووسین (كردەی نووسین) ناكرێت و بۆ ئەمەش نووسەر پەنا دەباتە بەر گرنگی و بایەخی ڕووداوەكان و ئەو ڕووداوانەی كە نووسینەكەی دەكەنە شاكار و بەمەزنی دەیهێڵنەوە ..
6-هەروەها گونجاوە لەمامەڵەكردن لەگەڵ مێژوودا لەدەرەوەی كات و شوێن نووسەر مێژوویەكی تر تۆماربكات .

كۆتایی :
پەژارەو خەمی نوسەر . كەسی نیەو چ پەیوەندیەكی سایكۆلۆژی ساتی پێكەوەیان نابەستێتەوە . بە هێندەی فێربون و خوێندنەوەی ئەو مێژووەیە . كە تاكو ئێستا كەمترینی خەڵكی دوو دڵ و قەلەق كردووە لە بواری دروستكاری و داهێناندا , وە كەمترین گومان لەو بوارەدا گرتونیەتیەوە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەتی ئەدەبی میللەتێك كە خۆی فیدا دەكات و قوربانی دەدات و خوێن دەڕێژێت و پرسیار ناكات !!
(كێشە) ی نوسین لای كاكەیی ,خودی نیەو ناچێتەوە سەر پەژارە دنیایی و ماددی و خێرا ڕاگوزەرەكان بە قەدەر ئەوەی دەست بردنە بۆ پرسە سەرەكی و نهێنی و فەلسەفی و وجودیەكان ، ئەمەش وا دەكات لای خوێنەر جێگیر بێت بە گواستنەوە لە خوێندنەوەی بەشەوە بۆ خوێندنەوەی هەمووبەشەكانی كە چاوەڕێ دەكرێت ئەم نووسینە پرۆژەیەكی درێژخایەن و بەردەوام بێت .

لیستی سەرچاوەو پەڕاوێزەكان :
یەكەم / لیستی سەرچاوەی ئەلیكترۆنی :

  1. www.alnayan.ae
  2. www.alaraby.co.uk
    3.www.wikipidia.org
  3. www.io.hsoub.com
    5 . www.arabdict.com
  4. www.clutureproject.org.uk
    دووەم /لیستی سەرچاوە وەرقیەكان :
    أ‌. بەزمانی كوردی :
  5. پیرباڵ ، فەرهاد ، ڕێبازە ئەدەبیەكان ، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس – زنجیرەی رۆشنبیری ژمارە 308 ، چاپی یەكەم هەولێر : 2004،
  6. میراودەلی كەمال ، فەلەسەفەی جوانی و هونەر ( ئیستاتیكا ) ، لەبڵاو كراوەكانی زانكۆی سلێمانی چاپی یەكەم : 1979 .
  7. ئەحمەدی ، بابەك ، پێك هاتەو ڕاڤەی دەق , وەرگێڕانی (مەسعود بابایی ) لە بڵاوكراوەكانی سەنتەری لێكۆڵینەوەی فیكری و ئەدەبی نما زنجیرە (56) چاپی یەكەم ,هەولێر (2005) كتێبی سێ هەم
    ب. بەزمانی عەرەبی :
  8. ت.ي . أثتر ، ادب الفنتازيا ” مدخل الي الواقع ” ، ترجمة : صبار سعدون السعدون ، دار المؤمون للترجمة والنشر – بغداد 1989



دووالیزمی (شکۆو ئیستاتیکا) لە نمایشی شانۆیی: زەماوەندی دڕندەیی دا .. ڕێباز محەمەد جەزا

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن ….




شانۆی چینی … ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

چین یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ كانی رۆژهه‌ڵات ، به‌شداره‌ له‌بونیادی ژیارێكی ده‌وڵه‌ندی هونه‌ر به‌گشتی و شانۆ به‌تایبه‌تی كه‌ناوده‌برێت به‌ (شانۆی رۆژهه‌ڵات) و زۆرێك له‌ڕه‌خنه‌گرانی دراما و شانۆ باوه‌ڕیان وایه‌ شانۆ له‌وڵاتی چیندا بایه‌خی نه‌بووه‌ تاسه‌رده‌می كۆنفۆشیۆس ، هه‌روه‌كو (د. حه‌مدان )ده‌ڵێت : ” له‌سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ مرۆڤی و پرۆگرامی یه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك ڕوون نه‌بووه‌ تا سه‌ده‌ی (6 پ.ز ) ، تا ئه‌وكاته‌ی كۆنفۆشیۆس ” دانای چینی ژیاوه‌ .(د. حمدان ،2000-2001 ، ل3)ئه‌وماوه‌یه‌ی كه‌شانۆی چینی ده‌كه‌وێته‌ پێش زاین ، شانۆی چینی ته‌نها بۆده‌مه‌ته‌قێ و كات بردنه‌ سه‌ر بووه‌ ، چه‌ندان هونه‌رمه‌ند له‌مه‌یدانه‌دا خۆیان له‌قاڵبداوه‌ ، به‌ڵام چونكه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌ ، به‌چاوێكی كه‌م ته‌ماشا كراون ، بۆیه‌ رۆژگاریش ناوه‌كانیانی له‌به‌رده‌م مێژوودا شاردووه‌ته‌وه‌ .(هه‌ورامی ، 2001، ل167)

قۆناغه‌كانی شانۆی چینی :
یه‌كه‌م / قۆناغی سه‌ره‌تایی : قۆناغێكی نامۆو سه‌یره‌ له‌شانۆچینیدا ، هیچ شانۆیه‌ك ناكه‌وێته‌ ململانێ له‌گه‌ڵیدا ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش زاراوه‌ی (كاری كه‌لتووری ) داهات بۆناو ژیانی چینییه‌كان و له‌نیوه‌ی هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زایندا كه‌پێی ده‌وترێت ده‌رخستنی ڕووی ژیانی كه‌لتووری هونه‌ره‌كان . http://www.al-jazirah.com/2001/20010710/cu17.htm))
له‌م قۆناغه‌دا شانۆی چینی بریتی بووه‌ له‌ :

  1. قه‌سیده‌ی شیعری له‌جیاتی ده‌قی شانۆنامه‌. 2. ژماره‌یه‌ك دانه‌ری موزیك به‌شداربوون . 3. سه‌دان سه‌ماكه‌ری ته‌عبیری . 4. به‌كارهێنانی جل و به‌رگ و ئێكسسوارات و چه‌ك له‌بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا . 5. به‌شداری جه‌ماوه‌رله‌و سه‌ماو ده‌ربڕینانه‌دا .
    دووه‌م / قۆناغی شانۆی ئه‌كرۆپات : ناوی دووه‌می شانۆی سێرك ( پای هسی – Pai Hsi) ئه‌م بێژه‌یه‌ به‌چینی واته‌ سێرك كه‌پشتی به‌ستبوو به‌ مه‌هاره‌تی جولًه‌و ئازایه‌تی و به‌كارهێنانی گوریس و لاستیك و یاریه‌ ئاگرینه‌كان ، هه‌روه‌ها دواتر ئه‌م جۆره‌ هونه‌ره‌و جۆره‌كانی تریش سه‌ریان هه‌ڵدا . http://www.al-jazirah.com/2001/20010710/cu17.htm))

له‌م قۆناغه‌شدا ، شانۆبریتی بووله‌ :

  1. ده‌ق : كه‌بریتی بووله‌ ” چیرۆك و حیكایات ” ی میللی . 2. به‌رزی ئاستی هونه‌ری . 3. هونه‌ری خیال الڤل ( یینگ هسی – Iing His ) ئه‌م بێژه‌یه‌ش به‌چینی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بۆوه‌ . 4. به‌كارهێنانی تایبه‌تی و دیالۆگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌ درامییه‌كان له‌ڕووداوه‌كانی نمایشدا .
  • هونه‌ری نواندن :
    دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ركرۆ نۆلۆژیای شانۆ دا، به‌پێی ڕیزبه‌ندی زه‌مه‌نی و گه‌شه‌ی هونه‌ره‌كه‌ له‌سه‌رده‌می “تانگ ئیبان ” له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا بووبه‌پاڵپشتی مێژوویی له‌ئه‌ده‌ب و سه‌رهه‌ڵدانی رۆمانی میللی و هه‌نه‌رمه‌نده‌كان . به‌گشتی ده‌توانین له‌م قۆناغه‌دا هونه‌ری نواندن له‌چه‌ند خاڵێكدا كۆده‌كه‌مه‌وه‌ :
  1. به‌كارهێنانی ئاماژه‌كانی ” ده‌ست و ڕووخسارو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ ” . 2. به‌كارهێنانی ماسولكه‌كانی ده‌م و چاو . 3. شیعرو شانۆیه‌كان پشتیان به‌ چیرۆك ده‌به‌ست . 4. به‌كارهێنانی چین و تۆنه‌ ده‌نگیه‌كان و كاریگه‌ری ده‌نگی . 5. پشت به‌ستن به‌ زه‌خره‌فه‌و هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ڕازاندنه‌وه‌و دیكۆردا .
  2. سێهه‌م / چاخی گوان – Juan :
    له‌م چاخه‌دا ، دراما به‌سترایه‌وه‌به‌ ڕێسا هونه‌ری و زانستیه‌كانه‌وه‌ ، له‌دیارترین ئه‌و شانۆكارانه‌ ” كوان هان تشینگ – Kuan Han Csing ” كه‌نووسه‌ری 60دراما بووه‌ و تۆماركراون . سه‌ره‌تا كه‌شانۆنامه‌ی ده‌نووسی بۆخوێندنه‌وه‌ بوون نه‌ك نمایشكردن ، دواتر بوون به‌ چه‌ند په‌رده‌یه‌كی زۆر و له‌وێشه‌وه‌ بۆ پێشه‌كیه‌ك و چوارپه‌رده‌ ، له‌پێناو نواندن و نمایشكردن . هه‌روه‌ها كاركردن له‌ شانۆی كۆمیدی دا واتای ” ئیرتجال – خۆزاهی ” هه‌بووه‌و ئاماژه‌ بووه‌ به‌ و شانۆیه‌ی سه‌ده‌ی 13زاینی دا باوبووه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی 16ی زاینی له‌ “كۆمیدیای دیلارتێ – Commedia Dellarte ” كه‌ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ تاكو ئه‌مرۆش هه‌رماوه‌ .
    شانۆی چینی هاوچه‌رخ ، پڕه‌له‌ ( خادعه‌البصر – I llusionism) كه‌ بۆئیستاتیكا و ده‌رخستنی هێڵه‌ جۆراوجۆره‌كانی شانۆ به‌كاردێن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پڕن له‌ زه‌خره‌فه‌و ته‌كنیكی به‌رزو ئێكسسسواراتی هه‌مه‌جۆرو دیكۆرو سینۆگرافیای هاوچه‌رخ و ڕازاوه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ .
    شانۆی چینی خۆی شه‌پۆلێكه‌ و هه‌رتاكێكی ئه‌كته‌ر قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆبووه‌ له‌كۆندا دابه‌ش بووه‌ بۆ قوتابخانه‌ی (باكوری و باشووری ) و له‌وێشه‌وه‌ دێته‌ ناوژانره‌كانی (داستانی و ته‌عبیری ) هه‌روه‌ها پشت به‌ستوو بووه‌ به‌ ئه‌ده‌بی فۆلكلۆریی و ناوچه‌یی .
    به‌گشتی ژیانی شانۆو دراما له‌سه‌ده‌كانی چاخی “مینگ ” دا به‌دیار كه‌وتووه‌و دواتر به‌ئاراسته‌ میللیه‌كه‌یدا گه‌شه‌ی كردووه‌و پێشكه‌وتوووه‌ ، سه‌رباری ئه‌مه‌ش قوتابخانه‌ی ئۆپیِرا كه‌ئیتر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا له‌چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 16 زاینی شاعیر ( لیانگ بۆلۆنگ ) و دانه‌ری مۆزیك ( فای لیانگ فو) ئه‌م قوتابخانه‌یه‌یان دامه‌زراند به‌ناوی ( كونشانی بۆئۆپیِرا ).
    https://draft.blogger.com/blog/post/edit/124856123158413752/8201963982683792421
  3. كۆتایی :
    ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ، له‌م قۆناغه‌دا كه‌له‌ساڵانی ( 1644- 1912)زاینی ، ته‌قه‌نیه‌ی به‌رزی نواندن خرانه‌ڕوو كه‌ بۆ (الاسلبه‌ –شێوازاندن ) گونجاو بوون و لێره‌وه‌ شانۆیه‌كی مۆدێرنی هاوچه‌رخ ده‌ستپێده‌كه‌ن .
    لیستی سه‌رچاوه‌كان :
  4. د. حمدان ، محمد زیاد ، گه‌شه‌كردنی خوێندنگا له‌به‌ره‌به‌اینی مێژووه‌وه‌ تائیمڕۆ ، وه‌رگێڕانی ، به‌سۆز سعید محمود ، پیاچونه‌وه‌ی ، حمه‌صالح ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ساڵی 2000 -2001 2. هه‌ورامی ، حه‌مه‌كه‌ریم ، درامای كوردی له‌ناو درامای جیهاندا ، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ، زنجیره‌ی رۆشنبیری، هه‌ولێر : 2001
  5. http://www.al-jazirah.com/2001/20010710/cu17.htm 4. https://draft.blogger.com/blog/post/edit/124856123158413752/8201963982683792421



خوێندنەوەیەک بۆ: مدخل إلى المسرح الفرعوني الكوريغرافي الأوبرالي… رێباز محەمەد جەزا

نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ دكتۆر صوبحی شه‌فیق ، یه‌كێكه‌و له‌ونوسه‌رانه‌ی كار له‌ سه‌ر مێژوو ژیاری شارستانێتییه‌كان ده‌كات و له‌م كتێه‌بیدا باس له‌سێ جۆر له‌ شانۆی فریعه‌ونی لای میصریه‌كۆنه‌كان ده‌كات ، ئه‌وانیش بریتین له‌ :

  1. شانۆیی دیمه‌نه‌ (جنائزی – ته‌رمه‌كان – مردووه‌كان ) .
  2. شانۆی ئاهه‌نگسازی و جه‌ژن و بۆنه‌ ئاینیه‌كان .
  3. شانۆی سروته‌ فریعه‌ونیه‌كان .
    به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نووسه‌ر دكتۆر شه‌فیق بۆتێگه‌یشتن له‌شانۆی فیرعه‌ونی پێویستمان به‌ ئازادی بیر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆڕزگاركردن له‌ لاساباری و دووباره‌ بوونه‌وه‌ . ده‌كرێت شانۆی میصرییه‌ كۆنه‌كان هاوشێوه‌ی شانۆی سه‌ده‌ی 17 ی ئه‌وروپی یان شانۆی سه‌رده‌می گریكی بكه‌ین له‌ شێوه‌و ڕوخساریاندا . نووسه‌ر ئه‌وه‌مان بۆڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هێڵه‌ ، به‌وێنه‌یه‌كی ڕوونی شانۆ لای میصرییه‌كۆنه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو وه‌كو هیرۆدۆت گه‌وره‌ مێژوونووسی گریك ئاماژه‌ی بۆكردووه‌ و په‌سنی كردووه‌ به‌شانۆی (سروتی ) یان دینی ، به‌ڵام به‌ (دۆگم – تقلید) ی دینی فیرعه‌ونیه‌كان . كه‌واته‌ شانۆی میصریه‌كۆنه‌كان به‌پێی بۆچوونه‌كانی هیرۆدۆتی مێژوو نووس پێكهاتووه‌ له‌ :
    یه‌كه‌م / شانۆی ئاهه‌نگسازی
    دووه‌م / شانۆی سروته‌ دینیه‌كان
    سێهه‌م / شانۆی جه‌نائزی – مردووه‌كان
  • پێكهاته‌و پێداویستیكانی ئه‌م شانۆیه‌ چی بوون ؟
    له‌كاتی به‌راوردكاری مێژوویدا ، نووسه‌ر ده‌ڵێت : ” په‌رستگا ده‌ستگایه‌كی ده‌وڵه‌تی میصری فیرعه‌ونی بووه‌ ، هه‌ریه‌كه‌له‌و په‌رستگایانه‌ ده‌چنه‌ په‌رێزی نمایشه‌ شانۆییه‌كانه‌وه‌ ، له‌كاتێكدا نووسه‌ر ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ په‌رستگا فیرعه‌ونیه‌ كۆنه‌كان كۆگایان هه‌بووه‌ بۆكه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌له‌ شانۆییه‌كان و به‌كارهێنانیشیان زمانێكی ڕه‌مزی هه‌بووه‌ بۆتێگه‌یشتنی كاهینه‌كان و مفره‌ده‌ شانۆییه‌كانیان ئه‌و زمانه‌ بریتی بووه‌ له‌ ” ڕه‌نگه‌كان و هێڵه‌كان ” بووه‌ ، نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ش ، به‌ڵكو هه‌ستاون به‌ رۆڵ بینین له‌دیمه‌ندا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ نمایش پێشكه‌شی كردوون و له‌هه‌مان كاتدا به‌ر پرس بوون له‌وكاره‌و رۆڵی (مۆنتێر- به‌زمانی هاوچه‌رخ ) یان بینیوه‌ له‌نمایشه‌ شانۆییه‌كاندا .
    هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا باسی ئێكسسواراتی كردووه‌ به‌جۆرێك كه‌ میصریه‌كۆنه‌كان له‌نمایشه‌ شانۆییه‌كاندا به‌كاریان هێناون به‌تایه‌بتی له‌نمایشه‌ شانۆییه‌كانی “شانۆی جه‌نائزی و ئاهه‌نگسازی و جه‌ژن و بۆنه‌ دینیه‌كاندا ” ، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی نووسه‌ر جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌كه‌ ئێكسسوارات به‌ڕوونی و ئاشكرایی هه‌بوون له‌و نمایشانه‌ی شانۆی فیرعه‌ونی كۆندا . هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ، ئاماژه‌ بۆ پرۆفیسۆر ” الكسندر موریه‌ ” ده‌كات كه‌ كتێبێكی هه‌یه‌ به‌ناونیشانی ” الغوامچ والاسرار المصریه‌ ” كه‌له‌وێدا ده‌رباره‌ی هه‌ندێك كاری جێبه‌جێكاری قسه‌ده‌كات كه‌ كاهنه‌ میصریه‌كان ڕۆِڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌سروته‌ فیرعه‌ونیه‌ لاساباره‌كاندا ، نووسه‌ر ده‌ڵێت : ” ئه‌وان له‌شانۆكه‌یاندا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌مان ئه‌و ئێكسسواراتانه‌ی كه‌ له‌ناویانداكورت و دروستكراو بوون به‌ ته‌خته‌ی “الجمیز و الاكاسیا ” له‌گه‌ڵ ئاڵتوون و زیوو وهتد پاشان ده‌یاندا له‌جه‌سته‌ی نمونه‌داپۆشراوه‌كه‌ و له‌سه‌ری و له‌ صولجانه‌كه‌ی و رۆڵی سه‌رۆكی نمایشی تراجیدیا یان وه‌زیریان هه‌بووه‌ .
    ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی نووسه‌ر باسی ده‌مامكی شانۆیی ده‌كات و به‌یه‌كێك له‌ ئامڕازه‌كانی شانۆی فیرعه‌ونی كۆنی ده‌زانێت و ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات كه‌له‌ مۆزه‌خانه‌كاندا پارێزراون و چه‌ندین جۆر ده‌مامكیان له‌نێودا هه‌ڵگیراون كه‌گه‌نجه‌كان ده‌یان پۆشین و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی 12 تا شانزه‌ .
  • درامای فیرعه‌ونی :
    ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی ده‌كات ، درامای میصری هه‌زار ساڵ له‌پێش درامای گریكیه‌وه‌یه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ نووسه‌ رده‌ڵێت : ” گه‌ر بڕوانینه‌ شێوه‌ی به‌كارهێنانه‌ جیاوازه‌كانی ده‌مامك له‌په‌رستگا فیرعه‌ونیه‌ كۆنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ میصرییه‌كۆنه‌كان پێش گریكیه‌كان ده‌كه‌ون له‌ درامادا و مه‌عریفه‌ی شانۆییان و ئه‌دائی ده‌قی شانۆیی یان له‌پێش گریكه‌ ، به‌ڵگه‌كانی نووسه‌ر بۆئه‌م گوته‌زایانه‌ بریتین له‌ :
  1. وێنه‌ی گۆڕستانه‌ فیرعه‌ونیه‌كان و ئه‌و ده‌مامكه‌ زۆرانه‌ی كه‌ شێوه‌ی هه‌مه‌جۆریان هه‌یه‌و لێیان به‌جێماون و تاكو ئێستاش پارێزراون .
  2. ئه‌وێنه‌ هه‌مه‌جۆرانه‌ی كه‌ ده‌یسه‌لمێنن شانۆی میصری چۆن بووه‌و ڕٍووخساره‌ دیاره‌كانی له‌وانه‌ بۆنمونه‌ : یه‌كێك له‌وێنه‌كان : جادووگه‌رێك ده‌رده‌خات كه‌ ده‌مامكی پۆشیووه‌و له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری بینه‌راندا یه‌ . په‌یوه‌ندی ئه‌م نمونه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌ده‌بی میصری فرعه‌ونی كۆن سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بێكی چیرۆكیه‌ ، رۆڵێشی هه‌بووه‌ له‌جادوو جادووگه‌ری له‌ ژیانی میصریه‌ كۆنه‌كاندا .



نمایشی ڕەخنەیی و مێژوویی لە گریكەوە تا كاتی ئێستا … نووسینی : مارڤن كارڵسۆن – ئامادەكردنی : ڕێباز محەمەد جەزا

[تیۆرەكانی شانۆ ]
نمایشی ڕەخنەیی و مێژوویی لە گریكەوە تا كاتی ئێستا
ێ‌ (ئەڵمانیا – هیگڵ )
نووسینی : مارڤن كارڵسۆن ئامادەكردنی : ڕێباز محەمەد جەزا

ئەو كاتەی كە گۆتهۆد لیسنگ ( 1729 – 1781) هات ، ئەڵمانیا لە قۆناغی (معانات –گیرۆدەی ) سیاسی و ئاینی و (تبعیە – پاشكۆیەتی ) رۆشنبیری نەتەوەكانی تر دەرنەچوو بوو ، بۆدروستكردنی كەلەپوور ی تایبەت بەئەدەب و ڕەخنە ، لەگەڵ ئەوەشدا لیسینگ بەشداری دەكات لە دووبواری داهێنەرانەدا. ئەوەی شانۆگەریەكانی ئەڵمانیا جیادەكاتەوە و تایبەتمەندی دەداتێ‌ ئەو بنەڕەتە تیۆریە درامیانەی ئەڵمانیایە هەروەها ئەوەش دەبێتە پێشینەی زۆرێك لە بوارەكان .

  • مارتین ئۆپیتر ( 1579 – 1639 ) پێشەوای ڕێنسانسی ئەڵمانیا و شوێنكەوتەیەكی ڕاستگۆی ئەرستۆو هۆراس و سكالیگرە ، لەكتێبەكەیدا ساڵی 1624 بەناوی : “Buch von der deutschen poetry “: هەوڵیدا هاوشێوەی چەمكە ڕەخنەییەكانی ئەو ڕەخنەگرانە ، بەهەمان تێگەیشتنی ڕەنێو بهێنێت ، لەئەدەبی ئەڵمانیدا . بەكورتی كتێبەكەی ( ئۆپیتەر) لە 50 لاپەڕە زیاتر نابن . لەگەڵ ئەوەشدا چاپدەكرێت و دەخوێندنرێتەوە . كە تا زەمەنی لیسینگ تیۆریەكی سەرەكی بوو لە ئەدەبی ئەڵمانیدا ، وەكو چارەسەری بەشی پێنجەم لەكۆمیدیاو تراژیدیادا ناسرابوون . بەشێوەیەكی بنەڕەتی هەر وەكو ئەوەی لای كلاسیكییە تازەكانی فەرەنسا هەبوون ، پێویستە تراژیدیا لەپەراوێزی كەسەكان و لەچینەكانی دوونیاو ڕووداوە ئاساییەكان و بەكارهێنانی زمانی بەرزبن ، دەربارەی بابەتەكانی وەكو كوشتن (بەتایبەت لای مناڵان و باوكان و دایكان ) و جەنگەكان ، بەڵام كۆمیدیا تصوری خەڵكە لەچینەكانی دونیا لە هەڵویستە ئاساییەكاندا و بەكارهێنانی زمانێكی خاكەڕاییە دەربارەی بابەتەكانی وەكو (جشع – چڵێسی ) و فیڵ و ( نزف – پژان ) ی گەنجانەو بەخیلی و زویرەكان .
    لەپێشەكی وەرگێڕانی شانۆنامەكەی (سنیكا)دا : ” ژنانی گروادە – 1625″ مناقەشەی وەزیفەی تراژیدیا دەكات و بەوە وەسفی دەكات كە : ” جگەلە ئاوێنە ، نیەتی كەسی و تصوری ئەوانەی بینای كردارەكان و سلبیاتەكانیان دەكات ، لەسەر بنەمای بەخت و”دەمان خەنە ناو ( محنە – چەرمەسەری ) دیاردەی ئەوكەسانەی نەزیفیان هەیەو خوێنیان گەرمە و فێری خۆبواردن ودانایی مان دەكات لەژیانماندا ، هەروەها خۆڕا گری لەبەرامبەر گیرۆدەیی بە پێستی گەورەو كەمێك ترس .
    چەشەكردنی تیۆرەكانی (ئۆبیتز ) زۆرتر لە شانۆنامەكان و پێشەكیەكانی ( ئەندریۆس گریفیۆس – 1616 – 1664 ) دابوو كە نووسەرێكی درامی ئەڵمانی (رژد –جددی ) و گرنگ بووە ، لەسەدەی حەڤدەدا وەكو (ئۆبیتز) گریفیۆس وا دەڕوانێت كەوەزیفەی تراژیدیا ئەوەیە فێرمان دەكات ملكەچ ) ، (الرزین – سەنگین ) ی كارەكانی چارەنووس بین . لە پێشەكی شانۆنامەی (leo Armenis – 1646 ) دادەڵێت : ” لەو تراژیدیایە و لەو شوێنكەوتنەی هەوڵمداوە وێنای ( هشاشە – بەختیار) ی هەمووكارە مرۆڤایەتیەكان بكەم . هەروەها ئاماژەی بۆ ئەو كارەكردووە كە تەواو پابەندی ڕێساكان بووە لەزەمەنی هەلاتن تا خۆرئاوابوونی رۆژی دواتر .
    ئەوتیۆرە كلاسیكیە نوێیە بەتایبەتی لای “سكالیگارو هینسیوس ” ، نمایشگەی دوای مردنی ئۆپیتز ، جۆرج فیلیپ هارسدۆفر (1607 – 1658) ، وردتر لەوەی ئۆپیتز بەكتێبەكەیدا ساڵی 1648 Poetischter trichter” ” كەتێكەڵەیەكە لەبیرە كلاسیكیە نامۆو تازەكان و ئازادكردنیان كەدەڕوانێتە شانۆنامەكانی چاخی ڕینسانسی ئینگلتەرا و ئیسپانیاو ڕەتكردنەوەی هارسدوفر و ڕوونكردنەوەی ئۆپیتزی ڕەواقی بۆ تراژیدیاكەو فێربوونی چاكسازی ئەخلاقیە و زۆرتر ڕێكدەكەون ، بەوەی لەبیری كلاسیكی نوێی هاوچەرخ لەفەرەنساو ئینگلتەرادا لەبواری تراژیدیادا واناسراوە بەوەی وێنای ڕژدی چیرۆكی خەمباریە لەناوبابەتێكی گرنگدا ، پێشكەش دەكرێت بۆبینەران و لەپێناو (دهشە- واق وڕمان ) و (شفقە – بەزەیی ) نا بەتەنها بەڵكو لەڕێی وشەكانەوە بەڵام هەروەها لەخیلالی تصویری واقعی بۆ (محنە- چەرمەسەری ) بەوەرگرتنی سروش لە وشەی واق وڕمان بەوشەی سەرسامی كۆرنێل ، یان رەخنەگرە هۆڵەندیەكان ، جگەلە هارسدوفر كەدەیزانی دروستكردنی حەقیقەت لەو ڕوەوە گەشەسەندنی (ترس) ە ئەم ترسەش دوجۆرە :
    یەكیان ئەوەیە كە(بینەران دەتۆقێنێت ) ، لەكاتی نمایشدا وەكو “ئازاردانی تۆقێنەرو كارە توندوتیژییە ترسناكەكان “، ئەوەی تریان ( كاریگەری ترس ) بەپێشكەشكردنی نمایش لەڕێی كەسێكی مەزن لەو منحنەت و وەكو نۆیتزو گریفیۆس ، لە فێركاری ڕەنج و هەڵگرتنی بۆپاكژبوونەوە سۆزە تراژیدیەكانەوە لەو سۆزە و هۆكاری دەستەبەركردنی ئەو دادپەروەرییە هونەریە كە پاڵەوانەكەی تراژیدیە ، نمونەی هەریەكە لەو چالاكانە ” گیرۆدەی ئەو گەشە سەندنە” ی شانۆیە بەڵام لەباتی ئەوە لەكۆتاییدا بەچێژێكی گەورەو ڕوانینمان بۆ كەسێتی جیاواز لەوەی سەرەتا بەتەواوەتی كەپێویستە وێنای تراژیدیا بكەین بەوەی “پاكەو ستەملێكراوە ” و شەڕیش سەركەوتووە ، هەر گۆرانكاریەكیش لە كۆتایییدا بریتینیە لە وەی ئامانجی تراژیدیا ملكەچییە ، بەڵكو دووبارە دامەزراندنەوەی دادپەروەرییە لەجیهانی شانۆنامەدا و بۆ رۆحی بینەران و هەر هۆكارێك بەشدارە لەو توێًژینەوەیەدا ، بەتایبەتی لای ( هارسدوفر) ، ڕێگە پێدراوە لەو تێكڵكردنە كۆمیدیەدا بە تراژیدیا و ڕتكردنەوەی تەواوی یەكەكان و پێچەوانەكردنەوەی شانۆییە تراژیدییە مێژووییەكانی (دانیاڵ كاسپەرفۆن لۆنچتین ) و ژمارەیەك لەبیركردنەوەكانی ( هارسدوفر) بەڵام بە جۆرێك ئازادكردن بێت لە پەیوەندییە كلاسیكیەكان كەپیًَشتر جەختیان لێدەكردەوە ، بۆ كۆتایی پێهێنان لە ( Hauete – und staatsaklionen ) و ( ئەوشانۆییانەی دەوڵەتی و گرنگن ) و بەناوبانگ لەو فەترەیەدا و كۆیدەكەمەوە لەو نمایشە خۆوێژییانەی بۆ سنورێك لەنێوان ڕووداوەكانی كەلە شوێنە ڕاقی و نامۆكانن . (هانسفیرسیت ) شەكەرۆكی باوو گشتگیر لەتێكەڵكردنی هۆكارەكان و ئازادكردنی لەشێوەداو بەسنورێكی دوور لەوەی گوێبیستی ببیت لەگەڵ مەزنە تیۆرسێنەكاندا.

ئەم بابەتە لەم سەرچاوەیەوە ئامادەكراوە :

  • نڤریات المسرح ” عرچ نقدی وتأریخی من الاغریق الی الوقت الحاچر ، الجز‌و الپانی ، العدد 1665 ، تألیف : مارفن كارڵا سۆن ، وه‌رگێڕانی : وجدی زید الگبعه‌ الاولی 2010



ژیار .. شار جیاوازی و ده‌لالات … د.نصرعارف – ئاماده‌كردنی :ڕێبازمحمد جزا

بۆئه‌وه‌ی به‌های به‌ده‌ستهێنانی ” ژیار” بزانین ، ئامانج له‌گه‌شه‌سه‌ندنی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی و هه‌ژاندنی ئه‌م چه‌مكه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ تێبگه‌ین ، تاكو ئێستاش كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌سه‌ر شارستانییه‌ته‌وه‌ ،مه‌به‌ ست له‌ ژیار چیه‌ ؟ پێكهێنه‌ر و توخمه‌كانی چین ؟ ژیار په‌ یوه‌ندی چییه‌ به‌ شاره‌وه‌ ؟ ئایا ئه‌م دووزاراوه‌یه‌ هاوواتان یان جیاوازن له‌واتادا ؟…..
ژیار”شار”ی رۆژئاوایی:
گوته‌زای “ژیار” له‌وه‌رگێڕانی به‌ر بڵاوی زمانی ئینگلیزی دا به‌ “Civilization”وه‌ رگیراوه‌ ،كه‌ ژینالۆژیاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بۆ كۆمه‌ڵێك بنه‌چه‌ ، هه‌روه‌ها له‌زمانی لاتینی دا ؛ “Civiltiesبه‌ مانای شار،”Civis یان هه‌ركه‌سێكی نیشته‌ جێی شار،”Cities ئه‌مه‌ش لای هاوڵاتی رۆمانی نه‌ناسێندراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ باڵاترن له‌ به‌ربه‌ریه‌كان . هیچ ئاڵوگۆڕێكی هاوشێوه‌ ی “Civilization نیه‌ هه‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ كاتێك “دی میرابۆ” له‌ (مقال فی الحضاره‌) ده‌ری بڕی ، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی(رق) ی سروشتی هه‌ر گه‌لێك و ته‌مه‌نیان و مه‌ عریفه‌ی بڵاو بۆ وه‌ ، یان به‌ڕه‌چاوكردنی سوودی زانستی و گشتیان . ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ره‌تایه‌دا بۆئێمه‌ زۆر به‌نرخه‌ ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی وشه‌كه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌ م جاركه‌ سیفاتی رۆحی و دروستكاری كه‌به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌نده‌كی ته‌حقیق ده‌بێت له‌ ژیانی به‌شه‌ری ئه‌وروپی دا .
له‌ كه‌توار –واقع – دا داتاشینی بێژه‌ی Civilization”” له‌ چه‌مكی “Cities” به‌مانای شار كه‌ خرایه‌ ڕوو ده‌لالاته‌كانی دیارنه‌بوو ،بێژه‌ی یه‌كه‌م ،پشت ده‌به‌ستێت به‌ دابه‌ش بوونی به‌ سه‌ر سێ‌ قۆناغ دا له‌ ئه‌وروپا:
قۆناغی شار له‌پێش پیشه‌ سازی :سه‌رهه‌ڵدانی شاری ئه‌وروپی له‌چاخی گریك دا ، ده‌ربڕینه‌ له‌ یه‌كه‌یه‌كی سیاسی ته‌واوكۆ كه‌ خاوه‌نی حكومه‌ تی سه‌ر به‌خۆ و سیستمی سیاسی تایبه‌ت بوون ، به‌چونه‌ ناوه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له‌ئه‌وروپا ، مه‌ركه‌زیه‌تی شار له‌ ده‌وری كاتدرائی ده‌سوڕایه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ سێبه‌ری دواكه‌وتن (تدهور)وه‌زیفه‌ی شاروئیداره‌دانی دا ، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئیسلامی- مه‌سیحی ، شاری ئه‌وروپی ، شێوازی بازرگانی و سه‌ربازی وه‌رگرت ، له‌پاڵ لایه‌نه‌ ئاینیه‌ كه‌ی دا ، پاش كه‌مێك رۆڵی شار گه‌ڕایه‌وه‌ ئاستی ژیانی و پاشان چووه‌ سه‌ده‌ تاریكه‌كانه‌وه‌ ( ئه‌ڵبه‌ته‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌م بێژه‌یه‌ نیم ده‌كرا بووترایه‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ) .
قۆناغی شاری پیشه‌سازی :كه‌به‌رئه‌نجامی شۆڕشی پیشه‌ سازیه‌ و شاری ئه‌وروپی فراوان كرد و كردی به‌ مه‌ركه‌زی و ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكارو ڕێكخراو، به‌سوڕانه‌وه‌ به‌دوای گواستنه‌وه‌ له‌ گونده‌وه‌ بۆ شار گۆڕاو له‌وێشه‌وه‌ بۆ نیشتمانی ئابووری بازاڕ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاراسته‌كراو له‌گه‌ڵاله‌ كردنی مێژووی جیهان له‌ مێژووی شاردا.
قۆناغی میترۆ پۆلیتان :قۆناغی گه‌شه‌ ی شار دوای گه‌شه‌ سه‌ ندنی سه‌رمایه‌داری و گه‌شه‌ ی ته‌ كنۆلۆجی و سه‌ر هه‌ڵًدانی كۆمپانیا كیشوه‌ر بڕه‌كان و ڕێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ ركه‌زه‌ جیهانیه‌كانن كه‌نوێنه‌رایه‌تی بیره‌ ئاڵۆزه‌كانیان ده‌كرد ، ده‌رباره‌ی شاره‌ جیاوازو دووره‌ ده‌سته‌كان كه‌ په‌یوه‌ست نین به‌ شار-دایك وپه‌یوه‌ست بوونی باوه‌ڕپیێكراو.
پێوه‌ره‌كانی هاوتای یپێناسه‌كانی چه‌مكی” “Civilization ،به‌نمونه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی وڵدیورانت ناساندوویه‌تی به‌وه‌ی كه‌ سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ مرۆڤ دیاریده‌كات له‌ زیادكردنی به‌رهه‌می رۆشنبیری دا،كه‌چوار بنه‌مای بۆ داناوه‌: ده‌ستكه‌وته‌ ئابوریه‌ كان ،سیستمی سیاسی ،دۆگمه‌كانی دروستكاری ، به‌دواداچوونی ئه‌ده‌ ب و هونه‌ره‌كانه‌ به‌بێ هیچ ڕیگرییه‌كی گه‌وره‌ بۆ چونه‌ ناو فكری ئه‌وروپیه‌وه‌ له‌ چه‌مكی (“Civilization) كه‌ لێره‌ دائه‌م چه‌مكه‌ ده‌بێته‌ هاوواتای رۆشنبیری ،ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م ده‌بێت له‌ ڕووی پێشكه‌وتنی مادییه‌وه‌ وه‌ك هاوه‌ڵانی فكری ئه‌ڵمانی ،ئه‌وانه‌ ی پێشكه‌وتووده‌بن به‌ته‌واوه‌تی له‌ هه‌موو مه‌وداكانی داوه‌كو بیریارانی فه‌ره‌نسی، ئاماژه‌یان بۆكردووه‌ .

ئه‌وه‌ی تێبینیه‌ كرۆكی چه‌مكه‌كه‌ كورتكردنه‌وه‌ی تایپ وگه‌شه‌ی ژیانی ئه‌وروپیه‌ به‌ كۆی مه‌ودا و به‌و ئیعتباره‌ گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و ئاستی راقی بوونی و گه‌شه‌ كردن وپێشكه‌وتنی به‌شه‌ری و به‌ پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌ودابه‌ش بوونانه‌ی كه‌ خرانه‌ ڕوو له‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی مرۆیی كه‌ به‌زۆری چون بۆجوڵه‌ی یه‌كه‌می مێژووی ئاراسته‌كراو له‌ نمونه‌ئه‌وروپی یه‌كه‌ی دا له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی.
ژیار له‌ خوێندنه‌وه‌ی عربی دا : الحضارة في القراءة العربية‌:
له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ,به‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی كۆڵۆنیالیزم ،بۆناو وڵاتانی عه‌ره‌بی ،بێژه‌ی “Civilization” گواسترایه‌وه‌ بۆناو فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی ،به‌ریه‌ك كه‌وتنێكی ڕوون هه‌ یه‌ له‌چه‌مكه‌كان وناڕوونی پێناسه‌كان و بێژه‌كانی : “ثقافة‌” و”حضارة‌” و”مدنیه‌”به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی سێ‌ تێگه‌یشتن له‌ زمانی عه‌ره‌بی دا ،كه‌ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ له‌ زمانی ئینگلیزی دا نین ،وه‌ ئه‌وزاراونه‌ به‌ دووئاراسته‌ وه‌رگێڕدراون :

1-ئاراسته‌ی وه‌رگێڕانی چه‌مكه‌كه‌ ” “Civilization بۆ بێژه‌ی “مدنیه‌”(شار ):
به‌ڕه‌غمی نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌رگێڕانه‌ بۆ چه‌مكی ” “Civilization كه‌به‌زۆری ووردبینی ده‌كرێته‌سه‌ر بێژه‌ی عه‌ره‌بی ، سه‌ره‌تای ئه‌م ئاراسته‌یه‌ بۆده‌یه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌،بۆ وه‌رگێرانه‌كانی سه‌رده‌می محمد علی پاشا له‌ كتێبی “إتحاف الملوك اڵالباب بسلوك التمدن فی أوروبا”،هه‌وره‌كو به‌كارهێنانه‌كه‌ی رفاعه‌ الگهگاوی له‌كتێبی “مناهج اڵالباب المصریه‌” چه‌مكی شارستانی له‌ده‌ربڕین ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی چه‌مكه‌ئه‌وروپیه‌كه‌ و ئاماژه‌یه‌ بۆمه‌ودای شارستانیه‌ت له‌دین و شه‌ریعه‌ تدا .
له‌سێبه‌ری ئه‌ م به‌كارهێنانه‌ باوه‌دا بۆتێگه‌یشتن له‌ شار هه‌تاكاتێكی نزیك و به‌ده‌لالات ومانا كانی خۆی كه‌ده‌ی نوینێت چه‌مكی “Civilization”،كه‌ئه‌م مه‌فهومه‌ به‌كارهێنراوه‌ له‌ ساڵی 1936زله‌سه‌ر ئه‌وه‌ی “دۆخێكه‌ له‌ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێژه‌یه‌كی نایاب په‌یوه‌سته‌به‌ هونه‌ر و زانست و به‌ربیركردنه‌وه‌ی فه‌رمان ڕه‌واكان”وهه‌ روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی له‌ ساڵی 1957دا وه‌ك دیارده‌یه‌كی ماددی سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ به‌رامبه‌ر بێژه‌ی “ژیار”و “Culture”،مه‌به‌ست دیارده‌ی رۆشنبیری و مه‌ عنوی له‌ م ژیانه‌دا ، كه‌ شارده‌گوێزرێته‌وه‌و ده‌بێته‌ میرات،به‌ڵام ژیار”Culture”به‌رهه‌مێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ وه‌رگرتن “اقتباس-كۆت” وبڵاوكردنه‌وه‌ی قورسه‌ .
توێژه‌ران رای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌باره‌ی دیاریكردنی ڕیشه‌ی وشه‌ی “المدنیه‌” ،هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ “مدن” به‌مانای مانه‌وه‌ له‌ شوێن دا و هه‌ندێكی تریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ”دان” كه‌ئه‌وه‌ ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆچه‌مكی دین واتا ملكه‌چ بوون و په‌رستن ،وه‌هه‌ندێكیان سه‌رچاوه‌كانی به‌راورد ده‌كه‌ ن به‌بێژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و په‌یوه‌ندی به‌ دینه‌وه‌ به‌مانای له‌ ده‌لالات ی ملكه‌چ ی و په‌رستن وسیاسه‌ت ،وه‌په‌یوه‌ندی شار له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌سیستمی كۆمه‌ڵگه‌یی ژیان و رێكخستنی نوێ له‌جزیره‌ ی عه‌ره‌بیدا ،جه‌ختی ده‌كرده‌وه‌ له‌ به‌های ئیسلامی وبنه‌ماكانی ڕێكخستن وپێكه‌وه‌ به‌ستنیان.
وه‌به‌جیاواز له‌ئه‌زموونی رۆژئاوایی دا ،كه‌شار به‌پسپۆڕیه‌ ئیسلامیه‌كه‌ به‌رئه‌نجامی بوونی به‌های په‌روه‌رده‌كردن و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانه‌ له‌دینی ئیسلامی دا و هیچ هۆیه‌كی ترنیه‌ وه‌له‌ڕوویه‌كی تره‌وه‌ ،شارده‌ست پێده‌كات به‌ پسپۆڕی ئیسلامی وكۆتایی دێنێت به‌ئه‌ زموونی شار ی ئه‌وروپی.
“قۆناغی المتروبولیتان”:هه‌مووشارێك به‌دوای یه‌كدا دێن و پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ ،شاره‌ ئیسلامیه‌كان هه‌مویان ژیارێكی ڕاقیان هه‌یه‌ وسه‌دان شاری تر به‌دوای دا دێن كه‌له‌ئیمپڕاتۆریه‌تی ئیسلامی دا به‌یان ده‌بن،بۆنمونه‌: (المدینه‌ المنوره‌ پاشان الكوفه‌ وقرطبه‌ واڵاستانه‌)مه‌ڵبه‌ندی ئیمپڕاتۆریه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان بوونن به‌درێژایی مێژوو.
له‌ڕووی تره‌وه‌ ، گه‌شه‌سه‌ندنی شاری ئه‌وروپی هاوچه‌رخ هات كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی –چینی فكری رۆژئاوایی – كه‌ئیبن خلدون وێنای ئه‌وانه‌ی له‌ خۆشگوزه‌رانی و به‌كاربردن ی دۆخی گفتوگۆده‌رباره‌ی پشێوی له‌جێبه‌جی َكردنی سیستم و به‌های ئیسلامی وكۆنترۆڵ كردن و سنورداركردنی سنوری مرۆڤ ومیتۆدی كارلێكردن له‌گه‌ردوون كردووه‌ ، به‌دوای دا نه‌رێ‌ كردنی چه‌مكی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ،كه‌ ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆدانیشتوانی ژیاروشارستان -مرحله‌ الحچاره‌-،وه‌به‌دوای دا ته‌مه‌نیان كۆتایی دێت و ده‌چنه‌ ناو گه‌نده‌ڵی وله‌كۆتایی دا شه‌ڕ وپاشان …تاد.

2-ئاراسته‌ی وه‌رگێڕانی “Civilizationبۆزمانی عه‌ره‌بی “حضارة ‌” :
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه‌ به‌زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆنووسینه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی چاره‌كی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و به‌و تێبینی یانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر پێناسه‌ پێشه‌ كیه‌كانی چه‌مكی “الحضارة” تێبینی ئه‌وه‌مان كرد هه‌مان تێبینین كه‌ئه‌و دۆخه‌ له‌هه‌مبه‌ر “المدنیه‌” ،به‌ وجیاوازیه‌ وه‌ بێژه‌ وناوه‌رۆكه‌ كه‌ ی یه‌كن ،وه‌ناوه‌رۆكیان ئه‌وروپیه‌. وه‌كونه‌ریت چه‌مكی الحچاره‌ په‌یوه‌ ست ده‌بێت ،به‌ڵام به‌هۆكاره‌ ته‌كنۆلۆجیه‌ تازه‌كان ،یاخود به‌زانست وزانیاری و هونه‌ره‌باوه‌كان له‌ئه‌وروپا،به‌كورتی گه‌شه‌ی ئێستای ئه‌ وروپا .ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌چه‌رخن له‌ ژیاركۆمه‌ڵێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌خودی سروشتی ماددی و زانستی وهونه‌ری ئاماده‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دا ،كه‌قۆناغێكی راقی ده‌نوێنێت ، له‌گه‌شه‌ی مرۆیی دا .
به‌ڕوانین له‌گه‌شه‌ی چه‌مكی نووسینی عه‌ره‌بی له‌زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا تێبینی ده‌كه‌یت ده‌رچوه‌ له‌ خودی دلالاته‌كان ی تێگه‌ی فیكری ئه‌وروپی دا ، كه‌ ئیحاده‌دات به‌ جیهانیه‌تی زانست ومیتۆد و چه‌مكه‌كان و به‌دوایدا ژیار.
*الحضارة…حضور وشهاده‌ :ژیار ….ئارایی وباوه‌ڕهێنان :
له‌كه‌تواردا چه‌مكی ژیار له‌فیكر و زمانی عه‌ره‌بیدا ،به‌ڕێكه‌وتن ده‌ست پێده‌كه‌ین ،له‌گه‌ڵ ڕیشه‌كانی چه‌مكی ئه‌وروپی ، “Civilization” – به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانه‌كه‌ی ئیبن خه‌لدون – كه‌ده‌رباره‌ی ژیار ده‌دویًَت ،به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ توێژه‌ران،به‌موشته‌قی مانه‌وه‌ی له‌( الحضر) ،به‌جیاواز له‌( البادیه‌) ،وه‌دێت وخۆی پۆشته‌ ده‌كات به‌ (الحضاره‌) به‌مانای مانه‌وه‌ له‌ ( الحضر)،به‌ بێ‌ باقی به‌كارهێنانه‌كانی تر.
له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه‌ ،یاده‌وه‌ری چه‌مكی ژیارله‌ ده‌لالات دا یه‌كه‌م له‌ ئارایی دایه‌ ، كه‌ دژی قورئانی پیرۆزه‌ واته‌ شهد: “إذا حضر أحدكم الموت ” (البقره‌ : 180)” وإذا حضر القسمة أولو القربى” (النسا‌و:8) بۆ باوه‌رهێنان چوارمانای ته‌واوی هه‌یه‌ كه‌ده‌بێته‌به‌شێك له‌ چه‌مكی ژیار:
1- باوه‌ڕهێنان به‌مانای ته‌وحید ،بڕیاردان به‌ عه‌بدایه‌تی كردنی خودا -عز وجل- وه‌ئه‌و چه‌قی دۆكترین وپابه‌ند بوونی مرۆڤه‌ ،به‌میتۆدی دروستكا ر-خالق–عز وجل- یاخود ده‌رچوون لێی .
2- باوه‌ڕهێنان به‌مانای گوته‌ی ماف و ڕه‌فتاری ڕێگای دادپه‌روه‌ری ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆیه‌كێك له‌ده‌روازه‌كانی ویه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی به‌ده‌بست هیًنانی مه‌ عریفه‌ .
3- باوه‌ڕهێنان به‌مانای قوربانی و خۆبه‌ كوشت دان له‌ پێناوی خودا -سبحانه وتعالی- پاراستنی دۆكترین
4- باوه‌ڕهێنان وه‌كووه‌زیفه‌ بۆ ئه‌م ئومه‌ته‌ ” وكژلك جعلناكم أمه‌ وسگا لتكونوا شهدا‌و علی الناس ویكون الرسول علیكم شهیدًا” (البقره‌: 143 ) ( به‌كارهێنانی ماناكانی بۆباوه‌ڕهێنان له‌ دنیاو ئاخیره‌ت ، تاكوببنه‌ ئومه‌تێكی یه‌هێزو دادپه‌روه‌ر بن وكاری پێبكه‌ن وده‌عوه‌ بكه‌ن بۆ عیباده‌ت كردنی خودای تاقانه‌ .
وه‌ له‌گه‌ڵً ئه‌مه‌دا كه‌ژیارله‌ “فه‌نده‌مینتی” ئیسلامی دا ،نمونه‌یه‌كی ئیسلامی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، كه‌له‌ناوخۆیدا (ته‌وحید) و( ربوبه‌) ته‌و، لێره‌وه‌ ئه‌وه‌ی غیبیه‌ت و هه‌ڵواسراوه‌ به‌ وه‌ حدانیه‌ته‌وه‌ ، دروستكاری گه‌ردوونه‌ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا رۆڵی مرۆڤ و په‌یامه‌كه‌ی ته‌حقیقی ئه‌و دروستكاریه‌ی دروستكاره‌ له‌ته‌عمیری زه‌وی و چكسازی كردنی دا ،وه‌بیناكردنی په‌یوه‌ندی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ دروستكراوه‌كانی تردا ،بنه‌ماكه‌ی بانگهێشتنه‌ بۆئاسوده‌یی دنیاو ئاخیره‌ت .
له‌كه‌تواردا هه‌ر ئه‌زمونێكی به‌شه‌ ری ، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت بێژه‌ی ژیار ته‌ڵاق بدات ، مادام ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدایه‌ :
1-بوونی سیستمی دیاریكردنی سروشتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سروشتی غیب و چه‌مكی( الإله) ئه‌رێ‌ یاخود نه‌رێ‌ .
2- بوونی بینای فیكری و ڕه‌فتاری له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ، كه‌شێوه‌یه‌ك ده‌دات به‌تایپی به‌هاو ئه‌توارێكی گشتی یه‌ وناسراوه‌ .
3- بوونی تایپێكی ماددی كه‌ته‌واوی مه‌ودا مادییه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌ له‌ژیان دا .
4- دیاری كردنی تایپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌ردون و گاڵته‌كردن به‌ جیهان وشته‌كان .
5- دیاری كردنی تایپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر،وه‌هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كی تری مرۆیی وه‌ شێوازی باوه‌ڕپێكردنی به‌ونمونه‌یه‌ وئامانج له‌و باوه‌ڕپێهێنانه‌ .
وه‌دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ ،یه‌كێتیه‌كی ڕه‌سه‌نی مرۆیی كه‌به‌پێی پێویست نه‌بێت پابه‌ند نیه‌ به‌ زانست ومیتۆد ومه‌عریفه‌ كانیه‌وه‌ ،به‌دوایدا ململانێ‌ كردنی ژیاره‌كان ،كارێكی لۆژیكی یه‌و سروشتی بوون ی به‌شه‌ر و به‌ خششه‌ كانی فه‌رزی ده‌كات ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی سونه‌تێكه‌ له‌ سونه‌ته‌كانی الله له‌ گه‌ردوندا “ومن أياتها خلق السموات والأرض واختلاف ألسنتكم وألوانكم” (الروم:22)
كورته‌ی گوته‌كان بێژه‌ی (ژیار-شارستانی )، یه‌كێكه‌ له‌ میحوه‌ره‌كانی فیكری ئیسلامی له‌باره‌ی قیه‌می عقیده‌ی ئیسلامی،بۆنمونه‌ شرع ومیتۆده‌كانی موماره‌سه‌ ئیسلامیه‌كانه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نمونه‌ی رۆژئاوایی پێكهاته‌یه‌كه‌له‌ گه‌شه‌ی مێژوویی و كه‌تواری ژیانی.

22-12-2008
د.نصرعارف
ئاماده‌كردنی :ڕێبازمحمد جزا




ئەفسانە چییە؟-4- .. ڕێباز محەمەد جەزا

[ڕاپۆرتێك دەربارەی چێتی ئەفسانەو خورافیات ]
ڕێباز محەمەد جەزا

بەشی چوارەم : ( ئەفسانە وەك ئەدەب و هونەر ):

شلیگڵ بۆئەوە چووە كەئەفسانەو هۆنراوە یەك شتن و جیاوازیان لەنێواندا نیە ، فیكریش ئەوەی روونكردۆتەوە كەئەفسانە سەرچاوەیەكی ڕەسەنە بۆئیلهامی وێژەو مێژوو سایكۆلۆژیا . لەمەوە چیرۆك و نوكتەو هۆنراوە و رۆمان و هونەر و فیكر و وێژەی گەلانی داناوەو بەتێپەرٍبوونی كات بەخەیاڵ و زیادەرۆیی بەستراونەتەوە . تەنانەت لەسەردەمی نوێدا ، ئەفسانەكان لایەنێكی ڕاستەقینەی زۆر ئەزموون و كرداری هونەری ئەدیبان بوون . هەرلەو سەردەمەشدا ئەفسانە بەشێوازی دەربڕینی هونەری بەسترابوونەوە وەك ئەوەی لەكۆنترین نەخش و وێنەی بتەكان ، ……

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن …….




-ئەفسانە چییە؟ … ڕێباز محەمەد جەزا بەشی سێهەم


[ڕاپۆرتێك دەربارەی چێتی ئەفسانەو خورافیات ]

(چەند جۆرێك لە ئەفسانە )
(نمونەی ئەفسانە )
ئەفسانەكان فرەچەشنن و چەندین جۆریان هەیە ، هەریەكەیان دەربڕینن لە واتا و مەبەستەكانی ئەفسانە ، بەپێی قۆناغ و مەبەستە جیاوازەكان ، ناوەرۆك و بەكارهێنانیان گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووەو گرنگترینیان بریتین لە :
یەكەم / ئەفسانەی دروستبوون ” خەلیقەت ” : ……

بۆ درێژەی بەشی سێیەم کلیکی ئێرەبکەن ……

بەشی دووەم …..

بەشی یەکەم …….




ئەفسانە چییە؟ -2- ڕێباز محەمەد جەزا

[ڕاپۆرتێك دەربارەی چێتی ئەفسانەو خورافیات]

بەشی دووەم: (پەیوەندی ئەفسانەكان لە خۆڕهەڵات و خۆرئاوا)

تەوەرەی یەكەم: پوختەی ئەفسانەكان و ڕۆژهەڵات:

گەورەترین و بەهێزترین توخمی كولتوور، میتۆلۆژیایە؛ كە هەرچەندە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەزەقی دیارنییە، بەڵام هێزێكی سەرەكییە لە زۆربەی كۆمەڵگەكان كە وا سیستم و داب و نەریتەكان كارا دەكات. ئەوەتا باڵاكردنی بەها و بیر و باوەڕ لە خورافات و ئەفسانەكانی بەرایی، بێجگە لەوەی فاكتەرێكە بۆ گواستنەوەی ئەو بەها و بیرباوەڕانە بۆ تازەپێگەیشتوانی كۆمەڵگە، ئەوا لە هەمووكاتیشدا مەبەستێكی نادیار لە ناوەڕۆكیاندا بەدی دەكرێت، كە ناڕاستەوخۆ ئاڕاستەی عەقڵی مرۆڤەكان دەكرێت؛ بەمەش لە زەینیمان تۆمار دەبێت. ئەو مانا نادیارەش لە سادەترین شێوەیدا، دەربڕینی چەمكی خێر و شەڕە. هەروەها، چیرۆكە زاراكییەكانیش گێڕانەوەی ئەفسانەیە، زانیاری بە منداڵ دەدەن لەبارەی شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەكانی مرۆڤی سەرەتا لەگەڵ سروشت و گیانەوەرە دڕندەكاندا(1) لێرەوە دەچینە ناو شارستانییەتەكانی ڕۆژهەڵات و بە كورتی دەربارەی ئەفسانەكان دەدوێین:….

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن …..




ئەفسانە چییە؟ … ڕێباز محەمەد جەزا

[ڕاپۆرتێك دەربارەی چێتی ئەفسانەو خورافیات ]

پێشەكی :
ئاسان نییە خۆ كۆكردنەوە بۆئەوەی دەربارەی ئەفسانەكان پێویستە ، بەڵام كارێكی مەحاڵ و نەكردەنی نییە ، لەبەرئەوە پێویست بوو ئەم كارە ئەنجام بدەم و خۆم یەكلایی بكەمەوە تاهەمیشە و لەهەموو كاتێكدا بیركردنەوە لەو قۆناغە دیاریكراوانەو لەو كەرەستە گرنگانەی بیری مرۆڤایەتی لەبەردەستماندا بن و بەپووختی ئامادەبن و چیتر پێویستمان بەڕاكەڕاك و هەوڵە بێ ئاكامەكان نەبێت كەوزەیەكی زۆری تەمەن دەبات ، ئەمەش سەرەتای هەنگاوەكانی داهاتووە لەپێناو گەشتی كامڵبوون . ….

بۆ خوێندنەوەی ئەم نووسینە کلیکی ئێرەبکەن ……




الاخراج – ده‌رهێنان … ئاماده‌كردنی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا


نووسینی : تالیف: فرانك م. هوایتج
وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی : (كامل یوسف ، الدكتور رمزی مصطفی، بدر الدیب ،درینی خشبه‌، محمود السباع ) پیاچوونه‌وه‌ : (حسن محمود، سعید خطاب )

پسۆڕی ده‌رهێنان تاڕاده‌یه‌ك نوێیه‌ له‌شانۆدا ، له‌مرۆدا ماڵی خۆی له‌ده‌قی زیندووه‌وه‌ چێده‌كات شانۆ پێشینه‌ی له‌وجۆره‌ی نیه‌ له‌رۆژگاره‌كانی ڕابردودا ، له‌ڕوووی گرنگی و ماڵی نووسه‌ره‌وه‌ . ئه‌م ڕاستیه‌ له‌شانۆی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌له‌ ڕاستگۆیی به‌جۆرێكی تایبه‌تی ، له‌كاتێكدا ده‌رهێنه‌ر ده‌بێته‌ پیشه‌مه‌ند به‌ته‌نیا له‌ومه‌یدانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌روه‌كو له‌شانۆی برۆدۆی دا ، ئه‌وناوانه‌ی له‌نمونه‌ی “داڤید بیلاسكۆ و تیرۆن جاپری و ئیلیا كازان ” پێشینه‌یان نه‌بووه‌ جگه‌له‌ نووسه‌ران و ئه‌ستیًره‌كانی نواندن .

بێژه‌ی ده‌رهێنه‌ر له‌ڕووی مێژووییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌و هه‌میشه‌ ئارایی هه‌بووه‌ و به‌دوایدا هه‌ستاوه‌به‌ نواندنی هه‌ندێك وه‌زیفه‌ی جێبه‌جێكاری دیاریكراو . كه‌له‌یۆنانی كۆندا ئه‌وكه‌سه‌ی – كه‌زۆربه‌ی كات – ئه‌وكاره‌ی ده‌كرد نووسه‌ر بوو وه‌ له‌ئینگلته‌را دیارترین ئه‌كته‌ری گروپه‌كه‌ بووه‌ . زه‌مان زۆری پێناساندین ، به‌جیاوازی ئاستی سه‌ركه‌وتنیان ، به‌دوای دا گرنگی سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕاهێنانه‌كان و پێشكه‌شكردنی شانۆییه‌كه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ . به‌ده‌ر له‌بیری ده‌رهێنه‌ر یاخود “ڕیجیسێر” وه‌كو ئه‌وروپییه‌كان ناوی ده‌به‌ن ، ئه‌وه‌ی ” واقعه‌ – كه‌تواره‌ ” له‌دایكبووی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌ .
له‌دیارترینی پێویستیه‌كانی نمونه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌كاتی خراپی سیستمی كۆندا ، هه‌روه‌كوده‌رخستنی هه‌ندێك نمونه‌ی به‌كارهاتوو . كه‌له‌ساڵی 1886 و هه‌واڵه‌كانی “ئه‌دویت بۆپ ” و ” لورنس باریت” له‌پێكهاتنی به‌هێزترین گروپی ناسراوی شانۆی ئه‌مریكی دا. ئه‌وه‌ی “كیتی مۆلۆنی ” بۆی تۆمار كردووین ، ئه‌كته‌ری گروپی گه‌نجان له‌ ” عیون النجلا‌و ” ، ڕوو داوه‌كانی ئه‌و وه‌رزه‌ به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی ورده‌كاریه‌ و لامانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆگمه‌ به‌دوای یه‌كدا هاتووه‌ له‌ ڕاهێنانه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا . كه‌ده‌ڵێت : ” ده‌رۆژی ئه‌وماوه‌یه‌ به‌سه‌ بۆ تاكه‌كانی گروپ بۆ جێگیركردن و پاراستنی رۆڵه‌ شانۆییه‌كان : ” ڕیچیلۆ ، ماكبێس ، هاملێت ، ئۆتیلۆ ” (1) وه‌به‌زیادكردنی هه‌ندێك ڕاهێنانی. ئه‌وبه‌رنامانه‌ی كه‌گشتگیرن له‌ شانۆییه‌كانی تردا :
ڕیچاردی سێهه‌م و كاترین و بترۆكیۆ و بازرگانی ڤینس و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی لێبووك و پرۆتس و دۆن سیزار بازان و ڕێگای داهێنان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دیونی كۆندا و شالیرو …. ته‌نها له‌نمایشدا ، ڕاسته‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ جیاوازه‌ له‌كاتی ئاماده‌كردنی شانۆییه‌كاندا له‌نمایشی ئێستادا گه‌ر ئه‌و كارانه‌ نمونه‌ی ئاڵۆگۆڕی بن ، ئه‌وكاته‌ ئه‌كته‌ره‌كان گرنگی وشه‌كانی ده‌ق له‌كاری جوڵه‌ ئامێزدا له‌مه‌زنترین لاساییدا ده‌زانن. وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌م و كورتی له‌ڕاهێنانه‌كاندا له‌م رۆدا به‌وه‌ده‌ستپێده‌كات كه‌شتێكی ناوازه‌ .
هه‌روه‌ها درێژی ئه‌م ماوه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه‌ نابێت “مستر بوپ” خۆی ببێته‌ كلیلی دیالۆگ ، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ پچڕاوه‌ درێژه‌ به‌نه‌بره‌ی داود بێژاویانه‌ ، هه‌روه‌ها قسه‌كردنمان “خاتوو مۆلۆنی ” بۆیه‌كه‌مجار له‌رۆڵی ریچیلۆ بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌هه‌سته‌كانی چاودێری ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌كاتی بیركردنه‌وه‌دا بۆیه‌كه‌مجار له‌شه‌وی كردنه‌وه‌ی شانۆیی ماكبێس و چۆنێتی بوون به‌ هۆكاری كاره‌سات له‌هه‌مان شه‌ودا ، ئاژاوه‌ له‌نمایشدا به‌سه‌ره‌تاكانی ئارایشت و زیزكردن و نكوڵیكردن وه‌كو یه‌كه‌یه‌ ك له‌جادووگه‌رانی ” شۆك”ه‌كان .

ئه‌وه‌ش ڕووداوێكی تر ، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ڕوویدا ، دیناوكردنی ڕوانگه‌ی باو به‌ئاراسته‌ی ڕاهێنانه‌ شانۆییه‌كان ، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌كته‌ری گه‌وره‌ ” لسته‌ر والاك ” له‌سه‌ر مه‌رگ ڕێكخرا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاهه‌نگێكی فێرخوازی له‌شانۆی هاملێت له‌وكاته‌دا مایۆی ساڵی 1888 كه‌هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی نواندن به‌شدارییان تێدا كرد. ” روزا یتنج – یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌سۆزداره‌كان له‌هه‌مان چاخدا كه‌هه‌ستان به‌نواندنی رۆڵی شاژن له‌به‌رده‌م ” أدویپ بوپ ” له‌رۆڵی هاملێت .
دیاریكردنی شانۆگه‌ریه‌كه‌ له‌ڕاهێنانه‌وه‌ ، پێشتر به‌ركه‌وته‌ی پێشووی نه‌بووه‌ له‌نواندندا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز بۆپ و ئه‌وه‌ خرایه‌ ڕووی ئه‌كته‌ری گه‌وره‌ بۆ ئاماده‌كردنی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌دیمه‌نی ژووری نووستن . ته‌نها به‌دانانی نمونه‌ی ئه‌و خستنه‌ ڕووه‌ ئیهانه‌ی به‌نیسبه‌ت مقه‌ده‌ری نواندنییه‌وه‌ ، كشانه‌وه‌ له‌و گروپه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ناویان خرابووه‌ ناو پرۆگرامه‌وه‌ . بییرۆكه‌كه‌ هه‌ستانه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ رۆڵ له‌به‌رده‌م أدویپ بوپ له‌رۆڵی هاملێت ، به‌ڕوانینی – ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ناوی گه‌وره‌ – شتێكه‌ به‌رگه‌ نه‌گیراوه‌ .
ئه‌وه‌ی ده‌كرێت زیادكردنی نمونه‌یی زیاتره‌ ، كه‌ هه‌تا له‌به‌رامبه‌ر كرده‌ی شانۆیی ساده‌و به‌ ئیحساس به‌جێبه‌جێكردنی كرده‌ی ڕاهێنانه‌ شانۆییه‌ تازه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی زیادتر له‌هه‌فته‌یه‌ك له‌ئاستی نمایشی هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی ده‌یپارێزین كه‌باشترین پارچه‌كانمان و “”الاهام –سرۆش ” بۆساتێك كه‌وه‌ڵامی بینه‌رانی پێده‌ده‌ینه‌وه‌ . به‌ده‌ر له‌وه‌ پێویست ناكات به‌شكاندنه‌كانیان نمونه‌ ، كۆتایی هێنان به‌و نێوانه‌ی كه‌سیستمی داهاتوو له‌باتی ڕێسا به‌زۆر هه‌ڵاوێردی بۆبكه‌ین له‌ده‌رهێنانی شانۆییه‌كاندا له‌به‌شی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا.

  1. ماوه‌ی ڕاهێنانه‌كان كورتن ، ده‌گاته‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌كاره‌ ده‌وریه‌كان ، وه‌كو وتمان له‌هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕ نابێت له‌كاری نوێدا .
  2. واز ده‌هێندرێت له‌ جل و به‌رگ و ئارایشت و ورده‌كاری له‌زۆربه‌ی كاته‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر . لێره‌دا پشت ده‌به‌ستێت به‌ پاڵنه‌ره‌كانی ئاره‌زووی سه‌رنج بردن و راكێشان . ئه‌م دۆخه‌ به‌تایبه‌تی له‌باشترین دۆخه‌كاندا ته‌نها ده‌رباره‌ی ئاژاوه‌یه‌ له‌هۆكاره‌كاندا .
  3. دیمه‌ن جۆرێكی لاسایگه‌ری و باوه‌ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌مواری جوانكاری گونجاو كه‌شانۆگه‌ریه‌كه‌ پێویستی پێیه‌تی .
  4. رۆڵه‌ تێپه‌ڕه‌كان ، بینینی كۆمه‌ڵه‌كان ، زۆرجار فه‌رامۆش ده‌كرێن ، یان بێ مه‌عریفه‌ت له‌بوونیاندان ڕێكه‌وتن . هه‌تاكو ئێستاش ئه‌و سیستمه‌ له‌بالێ و ئۆپێرادا ماون . ئه‌وه‌ی مومكینه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌ندێك شتی شاز لابه‌ن له‌شانۆدا بۆسلوكی پێكه‌نیناوی كه‌دێت وه‌كو ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕاهێنانیان نه‌كردووه‌ و نه‌كیره‌ن . ته‌نها ئه‌و شازانه‌ نه‌بێت ، كه‌ڕێگایان پێدراوه‌ به‌دوایدا بێن ، وه‌كو ڕووداوی نه‌كیره‌ ، له‌م كاته‌دا ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ی تشویش كه‌نابنه‌ كاره‌سات ، له‌ڕوانگه‌ی بینه‌راندا .
    ئه‌وه‌ی سروشتیه‌و قورسه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆله‌ی به‌رهه‌می شانۆیی ده‌بنه‌ چه‌قی نه‌بوونی هونه‌رمه‌ند كه‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌پێنێت ، نه‌ك له‌سه‌رته‌نها ئه‌كته‌رێك ، یان كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر یان دیمه‌ن یان ده‌نگ ، یان ڕووناكی ، یان جل وبه‌رگ ، یان پاشكۆكان یان ئارایشت ، له‌گه‌ڵ هه‌موو توخمه‌ كۆبۆوه‌كان ، تواناكانیان هه‌ڵگری به‌ر پرسیارێتی كاركردنن له‌گه‌ڵًیدا له‌نووسینه‌وه‌ كه‌ده‌بێته‌ ئامانجی یه‌كه‌ ئه‌ندامیه‌كه‌ كه‌خودی شانۆگه‌ریه‌كه‌یه‌ . لێره‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر له‌دایكده‌بێت یان “ڕیجیسێر ” ، له‌كاتی كرداری گه‌شه‌ كردنی وه‌كو هونه‌ر مه‌ند .

تێبینی / بۆئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ سوودم وه‌رگرتووه‌ له‌ كتێبی ” المدخل الی الفنون المسرحیه‌ – وه‌رزی شه‌شه‌م نووسینی : تالیف: فرانك م. هوایتج ، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی : (كامل یوسف ، الدكتور رمزی مصگفی، بدر الدیب ،درینی خشبه‌، محمود السباع ) پیاچوونه‌وه‌ : (حسن محمود ، سعید خگاب )

ئاماده‌كردنی : ڕیبَاز محه‌مه‌د جه‌زا




سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك ده‌رباره‌ی :”جوان كریستۆڤ گۆچید” … ئاماده‌كردنی: ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

په‌رچه‌كرداری تێپه‌ڕاندن بوو به‌ ( دیناوكردن- مكاشفه‌ ) ی سیستمی (صارم – بڕه‌ر ) ی كه‌مته‌رخه‌می (كه‌تواری- واقعی ) و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌پێش هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێكی سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا بوو ، ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ناوی ” جوان كریستۆڤ گۆچید ” (1700- 1766)ی مامۆستای شیعربوو له‌ (زانكۆی لیبزیگ ) و پێشه‌وای ڕێبازی عه‌قڵی له‌تیۆری درامی ئه‌ڵمانی سه‌ده‌ی 19دا.
ئه‌وه‌بوو ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كتێبه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كانی گۆچید و بایه‌خیان پێدا : جه‌ختیانكرده‌سه‌ر وه‌زیفه‌ی ئه‌خلاقی دراما و داواكاری ناسنامه‌ی فعلی و واقعی درامی ڕاسته‌قینه‌ و ته‌واوی ئه‌و لایه‌نه‌ جێبه‌جێكاریانه‌ی تیۆری هونه‌ری (تجلی – ده‌ری ده‌خات ) كه‌ له‌ – وانه‌یه‌ – زۆرتر پارچه‌یه‌كی دیاری كاره‌گه‌وره‌كان بێت ، ئه‌و وه‌سفه‌ فعلیه‌ له‌نووسینی شانۆدا ، له‌ وه‌رزی چواره‌می نووسینه‌كه‌ی دا )versuch einer critische Dichtkunst1730)یه‌.
یه‌كه‌م و پێش هه‌مووشتێك هه‌ڵبژاردنی عیبره‌تی ئه‌خلاقی ئه‌رێنییه‌ كه‌ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ چنینی هه‌مه‌كی كه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجدا یه‌كده‌گرێته‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستدێت و زایه‌ی ده‌كات له‌دۆخی گشتی ڕووداوو كه‌ به‌ته‌واوه‌تی ڕوونه‌ ئه‌و عیبره‌ته‌ ئه‌خلاقیه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ . .پاش ئه‌وه‌ دیاریكردنی ئه‌وكاریگه‌ریانه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت ته‌حقیقی بكات له‌داهێناندا ، ئایا ده‌ته‌وێت كارێكی خورافی یان كۆمیدی بكه‌یت یان تراژیدی یان داستانی ؟ كه‌هه‌رشتێك كاریگه‌ره‌ به‌و كه‌سێتیانه‌ی ده‌یداتێ و لێوه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌دات ، خورافه‌ وه‌كو ناوی گیانداران به‌كاری ده‌هێنێت …. به‌ڵام گه‌ر ویستت كۆمیدیا دروست بكه‌یت … تاكو ئێستاش كه‌سه‌كانت هاونیشتمانیتن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كان و فه‌رمانداره‌كان ئینتمایان بۆ تراژیدیایه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ باركراون كۆتایی شانۆییه‌كه‌ (للازدرا‌و – ساویلكانه‌ )و هه‌ڵه‌بێت .
هه‌ڵوێستی گۆچید ، به‌تایبه‌تی له‌ یه‌كه‌ی كات و شوێندا ،وه‌كو (كاستالفیترۆ یاخود داسیر ) ، سه‌رده‌م ده‌بڕن ، له‌به‌رئه‌وه‌ – پشكی باوه‌ڕ پێكراو دێنێت ، وه‌كو باشترین پلۆته‌كانی كه‌ زه‌مه‌نی شانۆیی و زه‌مه‌نی فعلی و ته‌واو ، له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون ، نۆیان ده‌ كاتژمێر ده‌بێت و ده‌ربڕینه‌ له‌و په‌ڕی ڕێگادان به‌ و پلۆته‌ی كه‌پشت ڕاستكراوه‌ته‌وه‌ و له‌وه‌ش زیاتر ، تائێستاش ئه‌و كاتژمێرانه‌ رۆژن نه‌ك شه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ سێتییه‌كان پێویستیان به‌نووستنه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ” پێویسته‌ به‌وه‌ده‌ستپێبكات ، پلۆته‌كه‌ نزیك بن له‌ نیوه‌ورۆ و به‌ چونه‌ناو ئێواره‌وه‌ كۆتایی پێبێت یان به‌یانییه‌كی زوو ده‌ستپێبكات و له‌نیوه‌رۆدا ته‌واو بێت . له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بینه‌ران له‌سَیبه‌رێكیشدا دابنیشن پێویسته‌ شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ بن كه‌ئه‌دا ده‌كه‌ن له‌شوێنێكدا . به‌زیادكردنی ئه‌وه‌ی ، پێویست ناكات جۆری شوێنه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ بێت كه‌ ڕاسین به‌باشی ده‌زانێت – به‌ سنورداركردنه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بینراوێكی ڕاستگۆیانه‌ی واقعی مێژوویی بێت به‌پێی توانا . هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌دوای قسه‌و ڕووداووه‌ (كه‌تواری- واقعی ) یه‌ نیشانه‌لێگیراوه‌كاندا بچین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ گۆچید ناڕازی بوو له‌ و مۆنۆلۆج و قسانه‌ی كه‌سێتییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان و غه‌یری خۆیان له‌ زه‌خره‌فه‌كاری ڕه‌وانبێژیاندا هه‌بوون ، لێره‌وه‌ گۆچید به‌ته‌واوی كاری كرد له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاستگۆیی هونه‌ری هه‌تاساڵی 1851 و له‌ مه‌قالێكیدا به‌ناونیشانی :
“Ob man in theatralischen Gedichten allezeit die Tugend als lohnt und das laster als bestraft vorstellen muss”
ده‌ڵێت : ده‌كرێت وازله‌ دادپه‌روه‌ری هونه‌ری بێنین گه‌ر”مردوو ” نه‌بین له‌ ئیهام به‌وكه‌تواره‌ ؟. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا “گۆچید ” له‌وخاڵه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد به‌ئاراسته‌ی سروشتگه‌راكان و دره‌نگ كه‌وتووه‌كان له‌سه‌ده‌ی 19دا ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سێبه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌ له‌زۆ ر رێگاوه‌ و ده‌ربه‌ست بووه‌ به‌ به‌ڕوخساری باوه‌وه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی قسه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان خۆیان و مۆنۆلۆگیان ، هه‌ستیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تراژیدیا ده‌بێت به‌شێوه‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌كه‌ی پارێزراوبێت و زمانی هه‌مان شێوازو فۆرم و په‌یوه‌ست بێت پێوه‌ی ، له‌سێبه‌ری ئه‌م ده‌ربه‌ستیه‌ (ڕژد – جددی ) یه‌دا ، وه‌كو كلاسیكیه‌تازه‌كان به‌تایبه‌تی بابه‌تی كه‌سێتی درامی ، له‌سه‌رئه‌و پێویستیه‌ نه‌خشه‌سازی بۆده‌كێشن كه‌ ده‌بێت سێبه‌ری كه‌سێتیه‌ ڕاستگۆكان له‌گه‌ڵ جۆره‌ لاسایگه‌ریه‌ گشتیه‌كاندا وه‌كو یه‌ك و ته‌وقی قسه‌كانی بات له‌بازاڕ یان له‌ژیانی تایبه‌تیدا .
فێرخوازێكی گۆچید به‌ناوی ” الیاس سكلیجال “(1719- 1749)جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ تیۆره‌كانی گۆچیدداناوه‌ به‌گشتی له‌نووسینه‌كانیدا ” الغزیره‌ – خوڕه‌م – لێشاو “ێك له‌شانۆدا یه‌كه‌م سه‌رسامی به‌شكسپیر له‌ئه‌ڵمانیا سه‌ری هه‌ڵدا له‌زمانی ئه‌ڵمانیدا :

Vergleichung Shakespeare und Andreas Gryphius”1741″ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ (سروشی – وحی ) وه‌رگرت له‌ دامه‌زراندنیدا بۆشانۆیه‌كی نوێ‌ له‌ كۆپنهاگن به‌دووكاری گرنگی شلیگڵ له‌درامادا و كاریگه‌ر به‌ دووتیۆرسێن و ئه‌زموونكاری په‌یوه‌ست به‌و نمونه‌یه‌وه‌ :
Schreiben von Errichtung eines Theaters in Kobenhagen Gedanken zur Aufnahme des danischen theaters
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كرداریانه‌ی شانۆوه‌و له‌ باره‌ی تیۆری درامی و شانۆییه‌ دووباره‌كانه‌وه‌ جیاوازی زۆر سه‌ریان هه‌ڵدا له‌نێوان (گۆچید و شلیگڵ ) له‌ سه‌ره‌تای كاره‌ دواكه‌وتووه‌كه‌دا، لێره‌دا ڕه‌خنه‌گر نه‌بووه‌ له‌ سه‌ده‌ی 18دا له‌وانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئه‌و وه‌زیفه‌ ئه‌خلاقیه‌ هونه‌ریه‌ ڕه‌فزكرابێت ، به‌ڵام (شلیگڵ ) جیاواز بوو له‌(گۆچید ) له‌ودۆخه‌دا هه‌میشه‌ و له‌وێدا ڕوونه‌ كه‌ پێگه‌یه‌كی ناوه‌ندی هه‌یه‌ كه‌ بڕیارده‌دات له‌وه‌ی ” شانۆ زۆر پابه‌نده‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڵام بێ چێژه‌ ، شوێنگه‌ی هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌یه‌ نه‌ك شانۆ ،” به‌ڵام شانۆگه‌ری به‌ته‌نها ئه‌و ئامانجه‌یه‌ ، كه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ گوێبیستی بین له‌به‌رئه‌و هۆكاره‌ به‌ته‌نها ، هه‌تا ئه‌گه‌ر گوێبیسته‌كان ئه‌هلی چێژو زانستیش بن.




مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سیاسی له‌شانۆدا !! … ڕێباز محەمەد جەزا


خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ و كاركردن له‌ سیاسه‌ت و شانۆدا ، هه‌وڵێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی پوخته‌و له‌هه‌مان كاتیشدا ئاڵۆزو هه‌ستیار و وورد . له‌به‌رئه‌وه‌ به‌گرنگی ده‌زانم ئه‌م دۆزه‌ به‌كێشه‌ بكه‌م و هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی بده‌م . هه‌ رچه‌نده‌ خۆم نابه‌ستمه‌وه‌ به‌میتۆدێكی دیاریكراوه‌و باسه‌كه‌ش كه‌مێك چڕو پڕو پانۆرامی ده‌خوێنمه‌وه‌ ، به‌ڵام فه‌رامۆشكردنی هه‌ستنه‌كردنه‌ به‌به‌رپرسیارێتی و خۆگێلكردنه‌ له‌ و مێژووه‌ی شانۆكه‌ هه‌یه‌تی كه‌ تائه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت قسه‌و باسه‌كان به‌رده‌وامن و كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و چاوه‌ڕاونیش ناكرێت به‌م زوانه‌ كۆتاییان بێت .

هه‌ربۆیه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌م هه‌ڵبژارد تا ئه‌و په‌رده‌یه‌ لابه‌رم كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕوخساری هه‌ندێك له‌وانه‌ی وه‌ك “ئایدلۆژیایه‌كی تۆتالیتار” ی خۆیان مه‌ڵاس داوه‌و گورزی قورس له‌ژیانی شارو ژیار ده‌وه‌شێنن له‌ ڕێگه‌ی شانۆوه‌ ،. ئه‌مه‌ ئه‌و غه‌دره‌ قورسه‌ ژیاریه‌یه‌ كه‌ئێمه‌ له‌و مێژووه‌ نزیكه‌ی شانۆدا هه‌مانه‌ و زۆربه‌ی كات ، (نزعه‌ – ڕه‌وت) ێكی بازاڕی نه‌وه‌یه‌ك سه‌رقاڵ ده‌كات به‌ وه‌ك یه‌ك لێكردن و یه‌ك ڕه‌نگكردن و كارتی سوور فڕێدان بۆ په‌راوێزخستنی ئه‌كتیڤیست و كاراكانی ناو ئه‌و فه‌زا شێواوو ناته‌ندروست و ناهونه‌ریه‌ی كه‌ ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵگری ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن و به‌رگری له‌مانه‌وه‌و پاراستنی ده‌كه‌ن .

بۆئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی شایسته‌ و گشتگیر ڕه‌نێو بهێنین له‌شانۆدا ده‌رباره‌ی مرۆڤ ، پێوسستمان به‌ جیاكردنه‌وه‌یه‌تی له‌ بوونه‌وه‌ره‌كانی تر و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی دۆزه‌كه‌ كه‌بوونی مرۆڤه‌ و لێڕه‌دا ته‌نها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ بوونی (مرۆڤ) له‌شانۆدا هه‌بوویه‌كی ئاگامه‌ندانه‌یه‌و ده‌بێت مرۆڤ خۆناس بێت و بیر له‌ بوونی خۆی بكاته‌وه‌ و بزانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی جیهاندانیه‌ ، جه‌گه‌له‌و ناته‌واوی و كه‌م و كورتیانه‌ی كه‌ له‌بوونیدا هه‌ن سیفه‌تێكی تریشی هه‌یه‌ كه‌ كاركردن و تیشك هاویشتنه‌ بۆ سه‌رشته‌كانی ده‌ره‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی ده‌كه‌م ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نیاز نیم ڕه‌چه‌ته‌یه‌ك به‌یان بكه‌م بۆچاره‌سه‌ر ، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت گفتوگۆی جدی و به‌رهه‌مدار بخه‌مه‌ سه‌ر خوانی بیری شانۆییمان خۆئه‌گه‌ر مرۆڤ رادیكاڵیست بوو ئه‌وا مانای وایه‌ مرۆڤ روئیایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه‌ بۆ كۆی دۆزه‌كه‌ و توانایه‌كی شاردراوه‌ی مێژوویی لادروست ده‌بێت . له‌م ڕووه‌وه‌ تێگه‌یشتنی شانۆكارێك بۆ ڕادیكاڵیزم ڕزگاربوونه‌ له‌ كۆت و به‌ندی ڕابردوو!! به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رحه‌ق به‌و مرۆڤه‌ دۆگمایه‌ ی كه‌ بۆهه‌ڵته‌ كاندنی سیستم و به‌ها دووباره‌كان دووباره‌ هه‌مان دۆگم بینابكاته‌وه‌ به‌ سه‌ره‌و نخونی یان به‌ لنگه‌و قوچی !! بیه‌وێت رۆحی شۆڕش دروست بكات و به‌ تیۆرێك بیسه‌ پێنێـت ، له‌كاتێكدا نه‌خوێنده‌وارێكی ته‌واو عه‌یاره‌ 24 بێت !!؟ بیرۆكه‌ی شۆڕش هه‌رگیز چاره‌نووسی دیاریكه‌ری ڕادیكالًیزمی سیاسی نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دواوه‌و بۆمێژوویه‌ك كه‌ ته‌حه‌كومی پێوه‌ بكرێت . هه‌روه‌كو چۆن سایمۆندیس ووتی : ” ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌دیمه‌نه‌ جوانه‌كانه‌وه‌ هه‌بێـت ئه‌واله‌بارێكی خراپدا ده‌بیتَ”.

بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه‌تێگه‌یشتن له‌مرۆڤ گه‌لێك ئاڵۆز و سه‌خته‌ و خوێندنه‌وه‌كانیش هه‌مه‌ جۆرن و هه‌رهێزێكی نۆستالیژی و خاوه‌ن ته‌كنیكی كۆن ، بیه‌وێت ئه‌و فه‌ زاگشتیه‌ داگیربكات جاڕی مه‌رگی خۆی ده‌دات و دووباره‌ تۆتالیتاریزم به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌ . ئه‌مه‌ش بانگی راِستیه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێـت مرۆڤ بكه‌نه‌ پێوه‌رو پێودانگی هه‌موو شته‌كان .
باشتر وایه‌ مرۆڤ بن تاله‌مرۆڤ پچن یان تێی بگه‌ن !!
قسه‌كردن له‌سیاسه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵات به‌گشتی و له‌كوردستان كه‌مێك ئاڵۆزو ناڕوونه‌ ، به‌ڵام تێًگه‌یشتن له‌ڕوانگه‌ی شانۆوه‌ بۆ سیاسه‌ت یان بینینی شانۆییانه‌ بۆسیاسه‌ت و تێروانین و په‌یوه‌ندی نێوانیان و چێتی و ته‌ندروستی مامه‌ڵكردنیان كێشه‌ی قورس و هه‌مه‌جۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ده‌بێت بڕیار بده‌ین له‌وه‌ی (شانۆوسیاسه‌ت ) به‌واتا دۆگم و باوه‌كه‌ی وه‌ربگرین یان به‌شێوه‌ ڕاسته‌قینه‌و فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی ؟َ ! كه‌له‌ڕاستیدا بۆهه‌ركامیان قورسه‌ سه‌رپێی بیخوێنمه‌وه‌ به‌ڵام به‌گشتی سه‌رنج و تێڕاوانینی خۆم به‌یان ده‌كه‌م له‌ڕیی ئه‌و میراته‌ شانۆییه‌ی كه‌هه‌مانه‌ له‌مامه‌ڵه‌كردنی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ شانۆدا !! بۆچی؟ چونكه‌ كاریگه‌ریه‌كانی سیاسه‌ت و سیاسیه‌كان له‌دنیای ئه‌مرۆدا كه‌شێكیان دروستكردووه‌ ده‌توانن ده‌ستكاری ته‌واوی ژیان و شانۆش بكه‌ن وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ژیانی و شارستانی و ژیاری پشكیان به‌رده‌كه‌وێت .
به‌ڵام گه‌ربمانه‌وێت به‌دیوه‌ فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی دا بیخوێنینه‌وه‌ هه‌ر زوو ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی پێشینه‌ی فكری و فه‌لسه‌فی ده‌بینه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی شانۆكه‌ی ئێمه‌ به‌و ڕابردووه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی هه‌ر زوو ده‌پچڕێین و تووشی بێ ئومێدی ده‌بین . ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی ئێمه‌ی وه‌رگرو بینه‌رانی شانۆ، پێویستمان به‌هه‌ماهه‌نگی كلتوری و مه‌عریفی هه‌یه‌ تابزانین ئێمه‌ له‌كوێی دۆزه‌كه‌داین ؟ ده‌كه‌وینه‌ كوێی قه‌له‌قیه‌كانی جیهانی نوێ‌ و شانۆ وه‌ وه‌كو كورد شانۆو سیساسه‌ت له‌م ئاسته‌ لۆكاڵی و ناوچه‌گه‌رێتی و تایفه‌گه‌رێتیه‌دا بۆكوێ‌ ؟ كه‌ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ستن به‌ هوشیاری و جێگیری جه‌ماوه‌ری شانۆو بكه‌ره‌كانی شانۆ (شانۆكار) به‌گشتی ده‌توانم بڵێم شانۆ (له‌كوردستان) له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك له‌مامه‌ڵه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئه‌اونیش بریتین له‌ :

  1. دارایی و بودجه‌ .
  2. هێزو پاوه‌ری ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌.
  3. له‌سه‌ر ئاستی بازاڕو ماركێتینگ به‌ ئایكۆن كردنی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ناو دنیای سیاسه‌ت و قسه‌كردن له‌سه‌رهه‌ندێك به‌رهه‌م و وونكردنی هه‌ندێكی تر و گه‌روه‌كردنی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و پووچه‌لًَكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكی تر ..
    به‌هه‌رحاڵ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م دنیا ناڕون ونادیاره‌ پێویستی به‌ خوێندنه‌وه‌و تێبینی قوڵ و تیۆری هه‌یه‌ له‌ڕووی (فه‌لسه‌فی و زانستی ) و چونه‌ ناو قۆناغه‌كانی ئه‌و ژیانه‌ نیمچه‌ ( هونه‌ری – سیاسی )یه‌وه‌ كه‌ دنیایی ئێمه‌ له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كات و نائاگا له‌ شارستانیه‌تیه‌ فره‌ چه‌شن و جۆراو جۆره‌كان كه‌ده‌بنه‌ پێش مه‌رجی دروست بوونی شانۆیه‌كی پوخت و هونه‌ری كه‌به‌دوای خۆیاندا دیالۆگ و مشت و مڕی (جددی – ڕژد) به‌رهه‌م ده‌هێنن ، به‌ڵام ده‌رهه‌ق به‌م باسه‌و لێره‌دا نامه‌وێـت بچمه‌ناو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌وه‌ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی لام گرنگه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ كاریگه‌رو فره‌ لایه‌نه‌ ببه‌ستمه‌وه‌ به‌ ته‌اووكه‌ری پرۆسه‌كه‌ ئه‌وانیش :
    یه‌كه‌م : سیستمی شانۆ كه‌نیمانه‌
    دووه‌م : سه‌رچاوه‌ی دارایی شانۆ كه‌نیمانه‌
    سێهه‌م : هێزو ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری شانۆ (دیسان كه‌نیمانه‌ )
    چواره‌م : بازاڕی شانۆ كه‌ئه‌میش له‌و په‌ڕی لاوازیدایه‌ .
    واته‌ له‌كۆتاییدا باسكردن له‌ كێشه‌كانی شانۆ په‌یوه‌ستن به‌ حیزب و تیۆرو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مامه‌ڵه‌نازانستی و ناهونه‌ری و ناكارگێڕیه‌ هه‌ر ئه‌و شێوازه‌ ی لێدروست ده‌بێت كه‌ جۆرێك له‌ خۆهه‌ڵواسین به‌ جه‌ماوه‌ری لێ سه‌وزده‌بێت كه‌ ئامانج پڕكردنی هۆڵه‌كان ده‌بێت نه‌ك بینینی شانۆیه‌كی هونه‌ری وئه‌مه‌ش دووره‌ له‌و بیانوووه‌ی كه‌ به‌ناوی دروستكردنی بینه‌ره‌وه‌ ڕووده‌دات به‌ڵكو ئه‌وه‌ له‌بینین خستنی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌یه‌ كه‌ شانۆده‌كات و شانۆ ده‌بینێت .



(الابتكار – به‌دی هاتوو به‌دیهێندراو – Inovation )… ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

ئینۆڤه‌یشتن ( Inovation ) زاراوه‌یه‌كه‌ به‌واتای گه‌شه‌سه‌ندنی دروستكردن یان گه‌شه‌كردنی هه‌ر به‌هایه‌كی نوێی به‌كارهاتوو له‌چاره‌سه‌رو داواكاری نوێ‌ یاخود كۆن یان بازاڕ به‌ هه‌رڕێگه‌یه‌كی تازه‌(1) ده‌سته‌كه‌وته‌ ( ئینۆڤاتیه‌كان – مبتكر – به‌دیهاتووه‌كان )له‌ڕێی جۆری پسپۆڕی له‌ پرۆژه‌كان و به‌كارهێنراوه‌كانی ته‌كنۆلۆجیاو بیركردنه‌وه‌ ڕێپێدراوه‌ ئاسانه‌كانی بازاڕ یان حكومه‌ته‌كان یان كۆمه‌ڵگا یان كاره‌ باڵاكان و له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌كارده‌هێندرێت له‌ڕێ پرۆگرامه‌كانی گه‌شه‌ی به‌دیهاتن . (ابتكار – Inovation – “داهێنراو “به‌دی هاتوو ) له‌بنچینه‌دا به‌واتای ڕووداوه‌كانی شتێك به‌زوویی كه‌ هاو واتای (دیناو – مكاشفه‌) به‌زوویی دێت .
وشه‌ی (ئینۆڤه‌یشن) ی ئینگلیزی وه‌رگیراوه‌ له‌وشه‌ی (In novare) ی لاتینی به‌واتای نوێكردنه‌وه‌و گۆڕان . له‌زمانی عه‌ره‌بیدا له‌به‌رامبه‌ر زاراوه‌ی ( ابتكار )دا زاراوه‌كانی وه‌كو : ( ابداع – ابتداع – اخترع – استحداپ – تجدی – حدپ – مبتكر – مخترع – مستحدپ ) به‌كارهاتوون (2). ئه‌م زاراوه‌یه‌ ( ابتكار- به‌دی هاتوو) : ئاماژه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی بیرۆكه‌و شێوازی ئاڵوگۆڕ به‌باشترین شێوه‌ . یان هه‌ڵده‌سێت به‌ شتێكی جیاوازتر له‌بری گه‌شه‌كردن به‌ شته‌كه‌ خۆی و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر .

  • پێناسه‌كانی ابتكار – Inovation – “داهێنراو “به‌دی هاتوو: – له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ : به‌رهه‌م هێنانی شتێ:ی نوێیه‌ له‌ ماوه‌و كاتێكی دیاریكراودا بۆكارلێكردنی تاك و شاره‌زاییه‌كه‌ی . – له‌ڕووی كرداریه‌وه‌ : ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كرداری دیاریكراوه‌ ، په‌رچه‌كردارێكه‌ به‌جیاكردنه‌وه‌ی بێژه‌ به‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا . – (دالتما – Daltman Ducan) : و (هۆڵباك – Holbek ) : ئیبتكار : كرده‌یه‌كی گشتگیری داهێنانه‌ . نزیكه‌ له‌ پێشنیاز . ده‌ربڕینه‌ له‌واژه‌ی كرداری داهێنان . به‌رهه‌مهێنانی وێنای تازه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی دیاریكراو ، هه‌روه‌ها به‌شێكه‌ له‌رۆشنبیری تاك .
  • شیمیر هورن – Shermer Horn .R. J: ده‌ستكه‌وتی بیری نوێ‌ و دروستكراوه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدان و ئه‌زموونكردنیدا . ئیبتیكار به‌ (فكره‌ – بیرۆكه‌ ) ده‌ستپێده‌كات پاشان جێبه‌جێده‌كرێت .
  • مایكڵ پۆرته‌ر – Michael porter : ئیبتیكار : كرده‌ی چونه‌ ناو ته‌كنۆلۆجیای نوێیه‌ ، بۆهه‌ر فرمانێك و هه‌ستان به‌كاری هێنه‌رانه‌ له‌هه‌مان كاتدا .
  • دكتۆر سه‌عید أوكیل : ئیبتیكار ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ له‌كرده‌یه‌كی هه‌ڵسوڕاو به‌هه‌ر كارێكی ئه‌رێنی كه‌ ڕێگاو هۆكاری به‌رهه‌مه‌كه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ جیاوازو جۆراوجۆره‌كان .
  • گرنگی و بابه‌خی زاراوه‌ی : (الابتكار – به‌دی هاتوو به‌دیهێندراو – Inovation ): 1) چاكسازی له‌چۆنێتی به‌رهه‌مه‌كان . 2) گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌ی بیری كه‌سی له‌كاتی كارلێكردنی به‌كۆمه‌ڵ و ئه‌زموونی ئاڵو گۆڕی هه‌ست و سۆز. 3) لای به‌شداران ( وێنه‌ ) بایه‌خدارو گرنگ ده‌كات . 4) گیانی ململانێ دروستده‌كات له‌ناو به‌شداراندا . 5) چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌كێشه‌ هونه‌ریه‌كانی به‌رهه‌م ده‌كات .
  • تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی (الابتكار – به‌دی هاتوو به‌دیهێندراو – Inovation ):
    1) نواندن به‌شێوه‌یه‌كی نوێ‌ ئه‌نجامده‌درێت . 2) له‌ڕووی( به‌ش و كۆ) وه‌ ده‌چێته‌ ناو شته‌ تازه‌كانه‌وه‌ . 3) له‌ڕێی ململانێوه‌ تواناكانی جیاوازی و جوڵاًندن زیاد ده‌كات . * ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر (الابتكار – به‌دی هاتوو به‌دیهێندراو – Inovation ):
    = پۆلێنكردنی هۆكاره‌كانی ئیبتكار ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سێ كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ست به‌ :
  1. هۆكاره‌كانی كه‌سێتی . 2. هۆكاره‌كانی ڕێكخستن . 3. هۆكاره‌كانی ژینگه‌یی .
    به‌گشتی ئه‌م زاراوه‌یه‌ له‌زۆربۆنه‌و كات و شوێنی هه‌جۆرو جیاوازدا به‌كاردێت و شانۆش سوودی له‌م زاراوه‌یه‌ بینیوه‌ و زیاتر له‌ڕووی فه‌نتازی و شاره‌زایی و تاقیكردنه‌وه‌ی وزه‌ی خه‌یاڵ و ئاماده‌كارییه‌كانی كاری نواندندا به‌كاردێت و پێویسته‌ ئه‌كته‌ر له‌ته‌مه‌ن و قۆناغه‌جیاوازه‌كاندا بایه‌خ بدات به‌مه‌شقه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌و به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه‌ ته‌ ماشای به‌كات له‌هه‌ر به‌كارهێنانه‌كانی : ” ده‌نگ و جه‌سته‌و خه‌یاڵ و ئازادی و سنوره‌كانی خه‌یاڵ و ڕاهێنان له‌سه‌ر ڕووناكی و موزیك و ئارایشت و هتد …” كه‌ بۆچوونی به‌نده‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ پێشمه‌رجی كاری پراكتیكی له‌ شانۆی نوێ‌ و هاوچه‌رخدا .

    ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كان :
خوێنه‌رانی به‌ڕێز بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سوودم له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگرتووه‌ :
https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D8%A8%D8%AA%D9%83%D8%A7%D8%B1
2) https://www.almaany.com/ar/dict/ar-en/innovation
3)https://mawdoo3.com/%D9%85%D8%A7_%D9%87%D9%88_%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%A8%D8%AA%D9%83%D8%A7%D8%B1
سه‌رچاوه‌ی پێشنیاز كراو بۆ خوێندنه‌وه‌ :
1) https://almadapaper.net/view.php?cat=86987
2)https://hivhealthclearinghouse.unesco.org/sites/default/files/resources/iiep_trousse_ar.pdf
3) https://elaph.com/Web/Culture/2009/3/417199.html




ئه‌كته‌ر پێویستی به‌ناسین و شاره‌زایی له‌ تیۆره‌كانی كه‌سێتی هه‌یه‌ ؟ له‌كاتی نواندندا !!

ڕێباز محەمەد جەزا


له‌سه‌ره‌تادا به‌نیاز نه‌بووم له‌ م باره‌یه‌وه‌ هیچ بڵێم ، به‌ڵام هیچ له‌وه‌ ناخۆشترنیه‌ كاتێك ده‌بینیت هه‌مووان حوكم و بریار له‌ سه‌رباشی و خراپی ئه‌كته‌ر ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین تیۆری هونه‌ری و ده‌رونناسیانه‌و فیكری و فه‌لسه‌فی و هتد … هه‌یه‌ بۆناسینی كه‌سێتی كه‌ پێویستن و ناكرێت به‌باش و خرا پ و گۆتره‌كاری ماندوو بونیان ره‌تبكرێته‌وه‌ یان په‌سه‌ند بكرێت . ئه‌مه‌ش بۆ وه‌رگرو ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ریش مه‌ترسیداره‌و له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌مووان بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن و له‌ كوێدا ده‌توانن سوود له‌ تیۆرێكی دیاریكراو وه‌ربگرن له‌به‌رهه‌مێكی شانۆییدا یان یپَویسته‌ كێ‌ قسه‌یان له‌سه‌ر بكات و كاریان له‌گه‌ڵدا بكات ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ خوێندنه‌وه‌یكی خێرا ده‌كه‌م بۆ كتێبی ( نضریات الشخصیه‌ ) ی نووسه‌ر “سیمۆن كلاپیه‌ ڤالادۆن ” كه‌ ” علی المصری ” وه‌ری گیڕاوه‌و به‌رهه‌می ” المۆسسه‌ الجامعیه‌ للدراسات و النشر والتوزیع ” و چاپی دووه‌می ساڵی 1993ز


وه‌كو له‌ پێشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا هاتووه‌ وشه‌ی كه‌سێتی “الشخصیه‌- personalite ” چه‌مكێكی په‌یوه‌سته‌ به‌ده‌روونناسیه‌وه‌و زمانێكی مه‌حه‌كییه‌ ودواتر ئه‌م زاراوه‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ بواری قه‌زاو ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و لاهووت و هه‌روه‌ها له‌فه‌لسه‌فه‌شدا . به‌ڵام ئێستا ئه‌م چه‌مكه‌ بووه‌ته‌ هه‌ستێكی هاوبه‌ش له‌نێوان زۆرێك له‌ زانسته‌كاندا و له‌ بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیدا هه‌رچه‌نده‌ مێژوو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌خێرایی گۆرانكاری گه‌وره‌ ڕووده‌دات له‌ڕووی واتاوه‌ به‌ڵام وشه‌ی “PERSONALITE” ی ” فه‌ره‌نسی” ش ، له‌وشه‌ی “PERSONA” لاتینی وه‌ رگیراوه‌ به‌واتای “ده‌مامك –قناع – روپۆش ” و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌كارهێندراوه‌ و واتاكانیشی جۆراو جۆر بوون له‌وانه‌ : ” داماڵینی سیفاته‌ به‌شه‌ریه‌كان له‌ خودا و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ به‌رجه‌سته‌كردن” . وه‌كو ده‌رونناسه‌كانیش جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه‌ به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه‌ كورت ناكرێته‌وه‌ بۆ پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌ تێگه‌یشتنه‌ جیاوازه‌كان نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ چه‌ند پێناسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌وانه‌ : “أ. ڤێكسلیارد ” ده‌ڵێت : ” كه‌سێتی بونیادێكی یه‌كگرتووی ته‌واوه‌ و ڕێژه‌ییه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌زمانه‌وه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ ، كه‌وا داده‌نرێت ئه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌رتاكێكه‌ و ڕێگه‌یه‌كه‌ له‌شعورو بیركردنه‌وه‌و كردارو په‌رچه‌كرداردا هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه‌ ” و ئه‌و هه‌وڵه‌ یه‌كگرتوانه‌ش زۆرن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ مێژوویه‌كی شایسته‌یه‌ له‌ تیۆره‌كان و قوتابخانه‌كان كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان تێگه‌یشتن و تێروانێنێكیان هه‌یه‌ بۆ كه‌سێتی تابه‌ جۆرێكی تایبه‌ت و شێوه‌یه‌كی كامڵ و هاوسه‌نگ ئه‌دا بكرێن و به‌جۆرێك گشتاندنی بۆبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ چه‌مكێكی مه‌ركه‌زی و پێشكه‌ توو له‌ شیكردنه‌وه‌و درككردنیدا . ئه‌گه‌ر هه‌رتیۆره‌یه‌ك به‌به‌رده‌وامی چێوه‌ی تیۆری و مه‌عقول بێت ده‌ستنیشانكردنی ده‌یگه‌نێته‌ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ئیدراك و تێگه‌یشتنی ده‌گاته‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی . ئه‌مه‌جگه‌له‌ رۆڵی دوانه‌ییی تیۆرو ئه‌زموون ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دروسته‌ كه‌ فێرمان بكات دۆزه‌ مرۆییه‌كان پێویستیان به‌ تێبینی و گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆی ئه‌وه‌نده‌ شتێكی تر نییه‌ . كه‌ ئه‌م كتێبه‌ گه‌شتێكی له‌سه‌ رخۆو پانۆرامییه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ .

تیۆره‌ ده‌رونناسیه‌كان ده‌رباره‌ی كه‌س پێمل نه‌بوون به‌ وێناكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ به‌ڵكو توێژینه‌وه‌و تیۆره‌كانی كه‌س له‌گه‌ڵ مێژووی بیری فه‌لسه‌فیدا یه‌كانگیره‌ و “IGNAG MERSON” هات به‌شێوه‌یه‌كی تازه‌ چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ڕۆشنبیری و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ فراوانه‌كانی ئه‌دای بیناكردنی چه‌مكی كه‌سی كرد به‌پێی په‌یوه‌ندی مرۆڤ و جۆره‌كانی ئه‌و وێنایه‌ی كه‌ هه‌رچاخێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ” كه‌س ” ده‌مانداتێ‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌ توخمه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی كه‌سێتی ، ئه‌وه‌ش ڕێسای بیناو تایپه‌ وه‌كو “J.stoetzel” نووسی “فره‌ییه‌ له‌ تێگه‌یشتن و كاره‌كانی كه‌س ، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاودێری هاوچه‌رخ . له‌ كاتێكدا له‌ ڕوانگه‌ی سێینه‌ی شێوه‌و بوون و تێگه‌یشتنی كه‌س له‌ چێوه‌ی ئه‌زموونی ڕیشه‌یدایه‌ “.

هه‌موو زانستی ده‌رونناسی ده‌رباره‌ی كه‌سێتی داوای ئه‌وه‌مان لێده‌كات تێبگه‌ین له‌مرۆڤ و فه‌لسه‌فه‌ ده‌رباره‌ی كه‌س و ئه‌ویش هه‌نگاوه‌كانی یه‌كسان ده‌بێت به‌ توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌رباره‌ی كه‌س كه‌ به‌ درێژایی چاخه‌كان لێی قوڵبووته‌وه‌ وله‌م ڕووه‌وه‌ نمونه‌یه‌كی ده‌رخستنه‌كانی “مۆنتانی ” بۆ “كیرگارد” دێنێته‌وه‌ كه‌ خودی نه‌ بوون و په‌یوه‌ست بوون به‌ مه‌عریفه‌و تیۆره‌كانی ده‌رووناسی و فه‌لسه‌فه‌ وه‌ ئه‌ی چۆن ده‌كرێت شانۆ له‌مه‌ داببڕین و جیای بكه‌ینه‌وه‌ له‌و میراته‌ له‌كاتێكدا هه‌موو هه‌ولًَیكی مرۆڤ بۆناسینی مرۆڤ و پێشخستنی ژیان و ئه‌و جیهانه‌یه‌ كه‌تیای ده‌ژی؟! گونجاوه‌ ده‌ست به‌رداری ژیان بین بۆ ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی كه‌ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ تیای ده‌ژی؟! به‌كورتی چه‌مكی كه‌سێتی له‌ده‌رونناسیدا بیناكردنی زانستیانه‌و پسپۆڕیانه‌ی خستنه‌ڕووی ڕوونكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ده‌رونی تاكه‌ ئامانجی تیۆره‌ تازه‌كانه‌ كه‌ له‌م كتێًبه‌دا توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی زۆربه‌یانه‌وه‌ كراوه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌ و سنورداركراوه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاو توخمه‌كان و پێكهاته‌كانی ، به‌ڵام ئه‌وچه‌مكه‌ فره‌ واتایه‌و په‌یوه‌ندی سه‌رسه‌ختی هه‌یه‌ به‌ قوتابخانه‌و هه‌ڵوێستی نووسه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی داڕشتنه‌وه‌و میتۆده‌كانی توێژینه‌وه‌ جیاوازو فره‌ شێوه‌ن و جیاوازن له‌ حه‌قیقه‌تی تاكدا به‌ڵام ناكرێت له‌ چێوه‌ی ئه‌م كتێبه‌ پچوكه‌دا به‌ فراوانی ته‌واوی میتۆده‌كان شیبكرێنه‌وه‌ به‌ڵكو توێژه‌ری ئه‌م كتێبه‌ به‌ساده‌یی سه‌رنج ده‌بات بۆ لای په‌یوه‌ندیه‌ هۆكاری و پاشكۆییه‌كان و ئاماده‌كاریان بۆده‌كرێت له‌لایه‌كی تره‌وه‌ .

منیش باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ شانۆكار به‌گشتی و ئه‌كته‌ر به‌تایبه‌تی ناكرێت بۆهه‌موو به‌رهه‌مێك و بۆهه‌موو كاره‌كته‌رێك یه‌ك جۆر تێگه‌یشتن و یه‌ك جۆر لێكۆڵینه‌وه‌و تێگه‌یشتنی هه‌بێت و ده‌كرێت به‌توێژینه‌وه‌ له‌كه‌سێتی بگاته‌ ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌رجه‌سته‌ بكرێت . له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی خودو ناوه‌وه‌ له‌ده‌رونناسیدا هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌ زموونه‌یه‌ كه‌ ئامانجی جه‌نگینه‌ له‌گه‌ڵ نه‌كیره‌كاندا كه‌ به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی زانستی ده‌روونیه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ هوشیاریه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش گه‌واهی دانه‌ به‌زاراوه‌یه‌كی نوێ‌ وه‌كو ” شعوری من ” یان ” هوشیاری خود” و …. هتد وه‌ له‌و ئه‌ژمارو ئامانجه‌دا هێڵ و وێنه‌ی چاوه‌ڕوانكراو ده‌ستده‌كه‌وێت به‌ تایبه‌تی له‌ پشكنینی كه‌سێتیدا و له‌و وێنانه‌دا ده‌رونناسی ئه‌كادیمی نه‌هی له‌وه‌ده‌كات كه‌ناوده‌برێت به‌ كیبیك و ئه‌زموونگه‌ری و ئه‌و تێبینه‌ دروستده‌كات كه‌ده‌توانین گۆرانكاری بكه‌ین به‌میتۆدێكی وه‌رگیراوو به‌رهه‌مهێن . له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زانین ده‌رباره‌ی ناسینی كه‌سێتی گه‌شه‌سه‌ندنێكی ڕاسته‌قینه‌ وبۆ به‌كار هێنانی پێداویستیه‌كان ڕێگ گه‌لێكی تایه‌به‌تی و زۆر هه‌بوون و له‌ئه‌نجامدا دیارده‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵدا كه‌ به‌پێی پێویستی زینده‌وه‌ران به‌ته‌نهاو به‌ شێوه‌یه‌كی دروستكراو نمایشی تیۆره‌كان و سه‌رنجدان و ناساندنی چه‌مكه‌كانی ژیانیان سه‌ر ڕێگا ده‌خست .

له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باسی ئه‌وه‌ده‌كات ” واتا ” له‌ تیۆره‌كانی ده‌رون ناسیدا ئه‌وق نادرێت به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك لایه‌نی نزیكی هه‌یه‌ له‌ كه‌سێتی و ئه‌گه‌ری خستنه‌ ڕووی یه‌كبوونی تێروانینه‌كانی ده‌رووناسی و كۆمه‌ڵناسیه‌ و منیش لێره‌دا په‌یوه‌ست به‌ شانۆوه‌ واتێده‌گه‌م كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌و په‌رێزه‌ مادیانه‌وه‌ كه‌ كه‌ تیۆره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌كو چۆن لای باربا (نیسبه‌ته‌ بۆ یۆژینۆ باربا) باسی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نترۆ پۆلۆژی ده‌كرێت له‌شانۆدا و هه‌رئه‌وانیش بوون ڕێره‌وێكیان بۆشانۆی نوێ‌ كرده‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌هه‌ندێك له‌ و ڕه‌فتارانه‌ و قوتاربوون له‌ هه‌ندێك ساده‌گۆیی و تێگه‌یشتن له‌ چه‌مكه‌كانی “دۆخ و رۆڵ و هه‌ڵوێست” هه‌بوو واتێده‌گه‌م ئه‌م خاڵه‌ زۆرگرنگه‌ كه‌من لێره‌دا و له‌م كتێبه‌دا به‌یانی ده‌كه‌م . هه‌روه‌كو

(ب. ماینۆڤسكی ) ده‌ڵێت : ” دیاله‌كتیكی فرۆیدی پابه‌نده‌به‌ ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌كه‌سێتی بیناده‌كه‌ن”له‌نێوان تیۆره‌كاندا كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی نوێ‌ زاڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی وه‌كوئه‌وجه‌نگانه‌ی كه‌ناوده‌برێن به‌ ” جه‌ نگه‌ هه‌ڵگیرساوه‌ سایكۆلۆژیه‌كان . توێژینه‌وه‌ی جۆره‌كانی رۆشنبیری له‌ سلوكه‌ مرۆییه‌كانیاندا و ئه‌وه‌ی له‌ میراتی ده‌رووناسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌رباره‌ی كه‌سێتی بۆمان ماونه‌ته‌وه‌ ، بێ ئاگایانه‌ له‌ ئه‌نترۆپۆلۆژیاو رۆشنبیری و هۆكاره‌ دیاریكراوه‌ بیۆلۆژیه‌كانه‌. ئه‌مه‌ش رۆشنبیری شه‌ته‌ك ده‌دات و هه‌رله‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باسی ئه‌وه‌ده‌كات و به‌ڵگه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ له‌باره‌ی شیانی گۆرێنی به‌كارهێنانی وزه‌ هه‌ستیه‌كان به‌پێی چاخ و كۆمه‌ڵگاكان وه‌كو “ماكلوهان” ئاماژه‌ی بۆكردووه‌ بۆنمونه‌ ” جه‌خت له‌سه‌ر گوێگرتن له‌ كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدی و زاره‌كیه‌كاندا كه‌ خاوه‌نی ئه‌لف و بێ نه‌بوون ، ده‌ڵێت : چاخی چاپه‌مه‌نی سه‌رده‌می گه‌شه‌سه‌ندنی ڕوانیی زیاتر و بیركردنه‌وه‌یه‌ ….(لۆهان ) له‌وه‌ ڕاماوه‌ كه‌ كه‌ معدلی گه‌شه‌سه‌ندن و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی وه‌كو ڕادیۆ و ئێزگه‌ی بیستن و و سیتسمی فه‌زاییه‌كان هه‌ستین و به‌خشینی گرنگیه‌ به‌ گوێگرتن و جوڵه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش چاخی ماركۆنیه‌ .

هه‌مووتیۆره‌كانی ده‌روونناسی جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌زموونی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگن بۆ بیناكردنی من و ده‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و كاریگه‌ری منداَلی و نه‌رمی نواندن و دایكی نایاب و په‌یوه‌ندیه‌ خێزانیه‌كان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌ شێوه‌ گشتی و فراوانه‌كه‌ی ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی شێوازو ژینگه‌ی ژیانكردن و ئیقاعی شوێنێنك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی تر جیاوازن ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مانه‌ش پشت به‌ستوون به‌ گونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاری كه‌سی پێگه‌یشتوو و گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا و ئه‌مه‌ش له‌تیۆرێك بۆیه‌كێكی تر گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت . كه‌واته‌ هه‌ڵه‌یه‌نمایشێك یان ڕووداوێك یان هه‌ر هه‌ڵوێیستێك داببڕین له‌ پێوه‌رو پێودانگه‌جیاوازه‌كان و بۆهه‌موو كاروبارێك په‌ناببه‌ ینه‌ به‌رتێگه‌یشتن و هه‌ست و بیروبۆچوونه‌ كه‌سیه‌كانی خۆمان و پێویسته‌ له‌ ” په‌رێز –سیاق” ی خۆیدا خوێندنه‌وه‌ی بۆبكه‌ین و دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردن ، به‌ڵكو بگه‌ڕێین به‌دوای زمانی نوێ‌ و تێگه‌یشتنی قوڵ و هه‌ستی به‌رزو هتد ..

“سندرس” له‌م كتێبه‌یدا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا به‌ناونیشانی : ( S.Clapier Valladon , “panorama du Culturalisme” Epi 1976) وه‌كو نووسه‌ر “سیمۆن كڵاپیه‌” ده‌ڵێت : “ئه‌م كتێبه‌ گه‌ڕاندمیه‌وه‌ بۆ دووباره‌ ئه‌زموونكردن و كۆكردنه‌وه‌ به‌ره‌و شه‌پۆلی رۆشنبیریی ئه‌مریكی كه‌ هه‌موو وه‌رچه‌رخانه‌كانی بۆساڵی (1920) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ تا ساڵی (1955) و كاریگه‌ری ئه‌وانه‌ به‌ بیری ئه‌نترۆ پۆلۆجی ( فرانز بواس) و زمانه‌وانی (ئیدوارد ساپیر)دووباره‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ناویان و بۆلای(ڕه‌ند بندت ) و(مید) و (لانتۆن ) و (كاردینه‌ر ) به‌ناوبانگترینیان و پێویسته‌ پاكژیان بكه‌ینه‌وه‌” نووسه‌ر لێره‌دا ناوگه‌لێكی تر ڕیز ده‌كات كه‌من خۆم به‌گرنگم نه‌زانین دووباریان بكه‌مه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌وێت له‌دۆزه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ دووربكه‌ومه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌م له‌ دۆزه‌جیاوازه‌كان به‌ جۆرێكه‌ كه‌ ئاره‌زووی ناوی زۆرناكه‌م ته‌نها له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت . نووسه‌ر پاش ئه‌و ناوه‌ زۆرانه‌ دێته‌ سه‌رباسی(رۆپ بندیكت ) كه‌ هاتووه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ چه‌مكی (ئایدیاڵ) ی یرۆشنبیری كردووه‌ . وه‌كو تایپێكی ژیانی تایبه‌ت به‌ هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و لێروانینی وه‌كو ئامانج و ڕوونكردنه‌وه‌ی پاڵنه‌ره‌ تایبه‌تیه‌كانی هه‌ر رۆشنبیریه‌ك و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێوه‌رو ئاراسته‌ ئه‌نتۆلۆجیه‌كانی تایبه‌ت به‌و ده‌رونناسیه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی نمونه‌ی گه‌وره‌ی ژیان : نمونه‌یه‌كی شه‌هوانی و رۆشنبیریانه‌ دووڕووی ئه‌و ژیانه‌ن و نوێنه‌ری هه‌ندێك له‌ فه‌لسه‌فه‌كانن ده‌رباره‌ی كه‌س . ئه‌وانیش پێناسه‌ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی كه‌سێتی په‌سه‌ندكراوله‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتگیری هه‌ر ژیارێك بۆ تاكه‌كانی و ئه‌و مه‌وادو كه‌ره‌سته‌ خاوانه‌ی كه‌ پشت ده‌به‌ستن به‌ بیناكردنی ژیان و ڕیگه‌دان به‌ هه‌رگروپێكی مرۆیی كه‌وا پارچه‌یه‌ك له‌ كه‌وانه‌ی سلوكی مرۆیی شیاو دابێت و هه‌تا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌ربڕین و به‌هاو ڕابوونه‌كانی .

بندكیت ده‌مانبه‌ستێته‌وه‌ به‌ به‌چه‌مكی نوێی ئه‌م چاخه‌وه‌ ” به‌نایابی و لادانه‌كانیه‌” وه‌ له‌هه‌مانكاتدا جه‌خت ده‌كاته‌ سه‌ر فره‌ جۆری رۆشنبیری گه‌وره‌و مردنی مرۆڤه‌كانی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چه‌مكی نه‌رمی ” المرونه‌” ی مرۆیی و گونجاندنی زیاده‌ڕوه‌یی تاڕاده‌ی ئه‌مه‌ی ئێستا . ئه‌و لیونه‌ لێكۆڵه‌ریشه‌ بۆ ئه‌و ئاڵۆزیه‌ و به‌راوردكارییه‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی كارو ڕاهێنانه‌كانی له‌كاتی گه‌یشتن به‌ تایپه‌كانی كه‌سێتی و ئه‌و به‌شه‌ زۆره‌ی كه‌له‌ كۆمه‌ڵگه‌ نوێیه‌كانماندا هه‌ن . دواتر “سیمۆن كڵاپیه‌” دێته‌ سه‌رباسی (ئه‌براهام كادینه‌ر 1891-1978 ) كه‌تیۆرێكی هه‌یه‌ بۆكه‌سێتی و هه‌وڵێكی زێندووه‌ و باس له‌ ژیانی ده‌رونی و رۆشنبیریی كه‌سێتی ده‌كات و زۆربه‌كورتی كاره‌كانی كاردینه‌ر له‌ سه‌ربنه‌مای تیۆره‌كانی كه‌سیًتی به‌ دوولایه‌ن ده‌خه‌ینه‌ ڕوو :

– كه‌سێتی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی زیندووی رۆشنبیریی .

– من وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و رۆشنبیرییه‌وه‌ .

كاره‌كانی كاردینه‌ر له‌ده‌زگاكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا واتایه‌كی زۆر به‌رفراوانی هه‌یه‌ و كێشه‌ی تیایه‌ له‌ پاڵ لایه‌نه‌ شكڵیه‌كانی ڕێكخستنی ئامێره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جیاكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ لای ئه‌و ” مه‌بسه‌ت كاردینه‌ره‌ ” ده‌كه‌وێته‌ نێوان ده‌زگایه‌كه‌مین و لاوه‌كیه‌كانه‌وه‌ . كه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌كه‌مینانه‌ پێشینه‌ی مێژوویی ده‌به‌خشنه‌ تاك له‌منداڵیه‌وه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ كارلێك له‌گه‌ڵ كه‌سێتیدا ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌زگالاوه‌كیه‌كان به‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری یه‌كه‌مینه‌ له‌سه‌ر تاك. كه‌س چاوگی ئه‌و ده‌زگا لاوه‌كیانه‌یه‌ وه‌كو ئه‌نزیمه‌ی دینی و فۆكلۆرو ته‌كنیكی فكریی و ئایدۆلۆژیی و …هتد لێره‌دا نواندنی وه‌ڵامه‌كان و به‌دیله‌كانی كه‌سێتی به‌ڕای كاردینه‌ر گه‌ڕانه‌ به‌ناو توێژینه‌وه‌ی بونیادی “من” ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی له‌گه‌ل یه‌كه‌مین میراتی ئه‌و بونیاده‌ كه‌ ڕیشه‌كه‌ی له‌ویوه‌ دێته‌ ناو ده‌زگا لاوه‌كیه‌كان .

هه‌رله‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ نووسه‌ر دێته‌ ناو باسی تیۆرێكی تر له‌لای تیۆرسێن (ڕاڵف لانتۆن 1893-1953) كه‌ زانایه‌كی ئاسه‌واره‌و به‌وه‌ خۆی له‌ ئه‌نترۆپلۆجیا جیاده‌كاته‌وه‌كه‌ چه‌مكی ” كارپه‌ ” ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنێت ، له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بیری گه‌ردوونی مرۆڤایه‌تیانه‌یه‌ و ده‌ڵێت : ” رۆشنبیریی ڕوخساری ڕه‌فتاره‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان و ئه‌نجامه‌كانیه‌تی كاتێكدا توخمه‌ پێكهاتووه‌ هاوبه‌شه‌كانی ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو ” . روونكردنه‌وه‌كانی لانتۆن بنه‌مای رۆشنبیری كه‌سێتییه‌ و پشكداریه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌تیۆری رۆڵه‌كاندا . ئه‌وه‌ی لای من وه‌كو خوێنه‌ری ئه‌م كتێبه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێگه‌ی لانتۆن له‌وه‌دایه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی دۆخ و رۆڵ له‌نێوان تاك و رۆشنبیرییه‌كه‌یدا. ئه‌م تیۆریه‌ ڕیگه‌ده‌دات به‌ به‌وه‌ی كه‌سێتی تایپێكی هه‌بێت شیان بێت به‌ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێله‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات . كه‌به‌ڕای من ئه‌مه‌ برینه‌ قوڵه‌كه‌ی كاره‌كته‌ری ئێمه‌یه‌ چ له‌سه‌ر شانۆبێت یان ژیانی ئاسایی هه‌موومان باسی جیاوازی و ئازادی و هتد…. ده‌كه‌ین به‌ڵام كه‌سمان به‌ كرداری واناكه‌ین نه‌ جیاوازی په‌سه‌ند ده‌كه‌ین نه‌ ئازادی گه‌ر وابوایه‌ ئێستا چه‌ندین میتۆدو قوتابخانه‌ی شانۆییمان ده‌بوو به‌هه‌ر حاڵ كۆتاجار تیۆره‌ی فێركردنی كۆمه‌ڵایه‌تی لای لانتۆن په‌یوه‌سته‌ به‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ توانای سه‌ر هه‌ڵدانی پشكه‌ نوێیه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا و چیرۆكه‌كانی كه‌سێتی كه‌ ده‌كرێت ڕیكه‌وتنێكیان له‌باره‌وه‌ بكرێت له‌گه‌ڵ نمونه‌كانی ڕه‌فتاری كه‌سێتی به‌شێوه‌یه‌كی پلیكانه‌یی و به‌رهه‌ڵستی كردنی ڕوخسار و به‌ پێوانه‌ كردنی فۆرم .ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ مرۆڤه‌ كرداری و جدییه‌كان تا چیتر له‌ رسه‌ربنه‌مای ڕووخساریان بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌درێت و ئه‌ركی له‌ خۆیان زیاتریان لێداوانه‌كرێت .

لێره‌ به‌ دوا نووسه‌ر ” سیمۆن كڵاپیه‌ ” دێته‌ سه‌ر باسی تیۆره‌كه‌ی (مارگریًَت مید 1902- 1978) ئه‌م كه‌سی كه‌له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دوێین زانایه‌كی ئه‌نترۆ پۆلۆژیسته‌ و له‌ ڕووی تیۆریه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ هه‌ندێك توێژینه‌وه‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌ شێوه‌ بدات به‌ تیۆریه‌كی ده‌رونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه‌ ئه‌م تیۆرسیئَنه‌ ئاماژه‌ی بۆده‌كات وباس له‌چه‌مكێك ده‌كات ئه‌ویش ” خورپه‌ی رۆشنبیری” كه‌ تاك ئه‌دای ده‌كات و یه‌كه‌م كه‌س كه‌ ئه‌م تیۆره‌یه‌ی ئاراسته‌كرد بۆئه‌وه‌ی ته‌حقیقی گریمانه‌ی مامۆستاكه‌ی بكات (ف. بواس) ” كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و به‌رهه‌ڵستی تیۆره‌كه‌ی ” سێر فره‌نسیس گاڵتۆن” كرد به‌ناوی ” چاكسازی نه‌سل ” و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی مراهیقه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی ئه‌ندامی و باڵغ بوون نییه‌ به‌ڵكو به‌ر ئه‌نجامی قورسی و ئاڵۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ڕای ئه‌و و ڕای گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوبانگ و ئه‌فسانه‌ی كۆمه‌لگه‌ی ئاشتی و سه‌ربه‌خۆو ڕه‌گه‌زیه‌ . پاشان نووسه‌ر باسی ئه‌نترۆپۆلۆژیستی سۆسیالستی ” دێریك فریمان ” ده‌كات له‌ساموا كاری له‌سه‌ر ئه‌م توێژه‌ره‌ كرد ” مه‌به‌ستم مید” له‌ماوه‌ی ده‌ساڵدا .

دۆزینه‌وه‌ له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌ پێچه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیه‌وه‌ كه‌ شێوه‌یه‌كی ته‌رتیبی و ئامانجدارو پڕ ململانێیه‌ خاڵی سه‌ره‌كی له‌ كتێبه‌كه‌ی “مید” بوونی وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جه‌نگه‌ له‌ ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌ كه‌ دواتر ده‌بنه‌ داهێندراوی نمایشی و هۆكاره‌ رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌تایبتمه‌ندی ڕه‌گه‌زیان هه‌یه‌ . له‌م ڕوه‌وه‌ پشكێكمان ده‌داتێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆو پله‌ پله‌یی و دژ ده‌رباره‌ی كه‌سێتی. بیركردنه‌وه‌ی “مید” دیراسه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌پاڵ لایه‌نه‌ سێكسی و ڕه‌گه‌زی و مرۆییه‌كه‌ی له‌ڕووی سروشتی و رۆشنبیری و سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ بۆ چاخ و ژیارێكی تر ، ئه‌وه‌ی قورسه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوێك بێت و ببێته‌ باوك به‌ڵام زۆر ئاساییه‌ ژن بێته‌ دایك و ژنی پیاوێك .

كه‌سێتی له‌ تێڕوانینی ڕه‌فتارگه‌را كانه‌وه‌ :
وه‌كو پێشتر له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌مدا باسم كرد ، چه‌ندین تیۆرو قوتابخناه‌ی تایبه‌ت به‌كه‌سیئَتی هه‌ن كه‌ بۆچوونی دژو لێك دوور یان لێك نزیك و چونیه‌ك و زۆریت تریشی تیا به‌دی ده‌كه‌ین كه‌ من پێم باشه‌ زۆر به‌خیرَرایی ئه‌م كتێبه‌ نمایش بكه‌م و دواتر خوێنه‌ر خوی ئازاد بێت له‌ بڕیایردان ، به‌نیسبه‌ت شانۆكارانیشه‌وه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ تیۆره‌كان و له‌ بایه‌خ و گررنگیان تێبگه‌ن و وابكه‌ن له‌ خۆوه‌ و سه‌رپێی له‌تیۆرێك په‌سه‌ند یان ڕه‌ت نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژێده‌ره‌ ڕه‌سه‌نه‌كان و به‌ پێی پێویستی به‌رهه‌مه‌كه‌ سوود وه‌ربگرن و بتوانن خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت ڕه‌نێو بهێنن و له‌ م پێناوه‌شدا له‌م به‌شه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌مدا كه‌ده‌بێته‌ دوابه‌شی كاركردنم له‌م كتێبه‌ دا به‌شێوه‌یه‌كی پانۆرامی درێژه‌ ی ده‌ده‌مێ‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی سوودێكی هه‌بێت .

نووسه‌ر ئه‌م كتێبه‌ ” سیمۆن كڵاپیه‌ ” به‌ باسكردنی تیۆره‌كه‌ی ” واتسۆن ” به‌رده‌وام ده‌بێت و باسی مانیفێسته‌كه‌ی ساڵی 1913 ده‌كات كه‌ بووبه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان لای ڕه‌فتارگه‌راكان كه‌له‌ ڕاستیدا ئه‌و به‌یانه‌ له‌سه‌ره‌تادا شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و تازه‌نه‌بوو به‌ته‌واوی ، به‌ڵكو چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ كراو دواتر بنه‌ماكانی چه‌سپێندران و پێش ئه‌و مێژووه‌ زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ده‌روونناسی فزیۆلۆژی بوون . ” فه‌خنه‌ ” وه‌كو بیریارێكی باو سه‌رقاڵی “میتا – ئه‌ودیو” ی شته‌كان بوو له‌هه‌مان كاتدا له‌ ده‌رونناسیی ئه‌ندامیدا وپاشان “فۆنت” وه‌كو مامۆستای یاریده‌ده‌ری فیزیایی و “هلمولتز” یش له‌ هایدلبێرگ و له‌فه‌ره‌نسا “ج. دۆما ” باسی له‌ په‌رچه‌كرداری جه‌سته‌یی ده‌كرد له‌كاتی هه‌ڵچووندا . هه‌روه‌ها له‌ ڕوسیا ” ستشنۆڤ ” و به‌سه‌ر په‌رشتی “پاڤلۆڤ ” گۆڕانكاری ڕویاندا و ئه‌مریكی و ڕووسیه‌كان شعوریان كرد به‌ ڕه‌فتارو ناساندیان په‌یوه‌ندی ڕه‌فتارگه‌راكان به‌ ” مادی میكانیكه‌وه‌ ” به‌ڕووی ئاڵۆزی و ئامێر گه‌راییدا كرایه‌وه‌و بووبه‌ میراتگری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌پستراكت و بیریارانی وه‌كو ” ئۆگست كۆمت” توێژینه‌وه‌ی ریاڵتی شعوریان كرد و ڕتیان كرده‌وه‌ .

لێره‌ به‌دوواوه‌ نووسه‌ر “سیمۆن كڵاپیه‌ ” دێته‌ سه‌رباسی زۆرێك له‌ تیۆریه‌كان و توێژینه‌وه‌ی ئه‌زموونی و زانستی سه‌ر ڕێگا خران به‌ره‌و ئامانجی تر و چه‌مكی كه‌سێتی نه‌بووه‌ چه‌قی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ به‌ڵكو بون به‌كلیل بۆ كردنه‌وه‌ی رده‌رگای ڕاڤه‌ی سایكۆلۆژی . تێكه‌ڵیه‌ك به‌دیده‌كرێت له‌وێنه‌ی مرۆڤ و كه‌سێتیدا و” هۆپنه‌ر” به‌مجۆره‌ و به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌ك له‌وانه‌ : ( نه‌وه‌ “وه‌چه‌یی” یه‌ ) ، (میكانیكیه‌) ، ( ژینگه‌ی) یه‌، (چێژه‌) ، ( سه‌ركه‌وتنه‌ له‌كاردا) .

*دیمه‌ن وڕه‌فتار :
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا زیاتر باسی په‌رچه‌كردار ده‌كات وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی وروژاندنه‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانه‌وه‌ . وه‌كو چۆن باسی ” پاڤلۆڤ ” و ” شینۆڤ” ده‌كات و ڕێسایه‌ك دیاری ده‌كات ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ : ( S) ده‌بێته‌ وروژێنه‌ری ( R) و ده‌بێته‌ (په‌رچه‌كردار) . پرسیاری ممن لیرَه‌دا ئه‌مه‌یه‌ ئه‌كته‌ری شانۆ له‌ كوردستان له‌كاتی نواندندا ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له‌ تیۆرێكی له‌م جۆره‌دا؟! من به‌داخه‌وه‌م بۆوه‌ڵامه‌كه‌ی چونكه‌ دڵخۆشكه‌ر نیه‌ بۆنمونه‌ باوا داینێین كه‌ ده‌یزانێت و ده‌توانێت !!! ئه‌ی بۆ نمونه‌یه‌كمان له‌نمایش یان له‌ دانیشتن و نووسینه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كاندا نه‌بینی؟! به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌ربڵێین نایزانێت !! ئه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ سه‌رقاڵی چییه‌و به‌نیازی چییه‌و كه‌ی ده‌گاته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی كه‌ تیۆری كار بكات و شاره‌زایی له‌باره‌یانه‌وه‌ هه‌بێت ؟!!! من لێره‌ به‌داو واز له‌م پرسیاره‌ جه‌رگ بڕانه‌ دێنم كه‌ به‌ڕاستی نه‌ك وه‌ڵامم ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌ به‌ڵكو زۆر له‌سه‌ر ی برۆم ڕه‌نگه‌ ڕه‌شبینی بم كوژێت !!به‌ م شێوه‌ یه‌ به‌ خێرایی له‌م چێوه‌یه‌ تیۆریه‌دا ڕه‌ ت ده‌بم ، به‌و ئومێده‌ی هه‌ركه‌س به‌ییه‌وه‌ گرنگه‌ بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ نوووسه‌ر به‌ مجۆره‌ دایڕشتووه‌ : – تیۆری واتسۆن و ڕه‌فتارگه‌رایی كلاسیك . – چه‌مكه‌ كانی ڕه‌فتارگه‌رایی نوێ‌ وه‌كو : ( كلارك هول ، دولارد و میللر ) و هتد..
دواتر نووسه‌ر دێته‌ سه‌ر باسكردنی ئه‌نجام و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌شه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕه‌فتارگه‌راكان و سودی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌مان بۆڕوون ده‌كاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ی ته‌قینه‌وه‌و بڵاو بوونه‌وه‌یه‌ به‌ڕووی یفره‌ تیۆری و دروستكردنی جیاوازی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاك ڕه‌هه‌ندی و تاك تێگه‌یشتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و قسه‌ی هه‌مه‌جیانه‌و له‌ خۆوه‌ قسه‌ركردن ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه‌ بێگومانم ئه‌مه‌ ئازاری شانۆكارانیشه‌ له‌ دوای هه‌ربه‌رهه‌مێك و هه‌ركه‌س به‌وجۆره‌ تێی ده‌گات كه‌ عه‌قڵی ده‌یبرێًت و به‌ پیًی ئه‌و ئاسته‌ سنوردارو كورته‌ ی خۆی بڕیاری ناجۆر ده‌دات و له‌م هه‌نگاوه‌وه‌ به‌ ئومێدم هه‌مووان به‌ر پرسیارنه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆناو سیستم و چێوه‌ی تیۆری بۆ كه‌سێًتی .

” كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و به‌رهه‌ڵستی تیۆره‌كه‌ی ” سێر فره‌نسیس گاڵتۆن” كرد به‌ناوی ” چاكسازی نه‌سل ” و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی مراهیقه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی ئه‌ندامی و باڵغ بوون نییه‌ به‌ڵكو به‌ر ئه‌نجامی قورسی و ئاڵۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ڕای ئه‌و و ڕای گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوبانگ و ئه‌فسانه‌ی كۆمه‌لگه‌ی ئاشتی و سه‌ربه‌خۆو ڕه‌گه‌زیه‌ . پاشان نووسه‌ر باسی ئه‌نترۆپۆلۆژیستی سۆسیالستی ” دێریك فریمان ” ده‌كات له‌ساموا كاری له‌سه‌ر ئه‌م توێژه‌ره‌ كرد ” مه‌به‌ستم مید” له‌ماوه‌ی ده‌ساڵدا . دۆزینه‌وه‌ له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌ پێچه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیه‌وه‌ كه‌ شێوه‌یه‌كی ته‌رتیبی و ئامانجدارو پڕ ململانێیه‌ خاڵی سه‌ره‌كی له‌ كتێبه‌كه‌ی “مید” بوونی وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جه‌نگه‌ له‌ ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌ كه‌ دواتر ده‌بنه‌ داهێندراوی نمایشی و هۆكاره‌ رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌تایبتمه‌ندی ڕه‌گه‌زیان هه‌یه‌ . له‌م ڕوه‌وه‌ پشكێكمان ده‌داتێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆو پله‌ پله‌یی و دژ ده‌رباره‌ی كه‌سێتی. بیركردنه‌وه‌ی “مید” دیراسه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌پاڵ لایه‌نه‌ سێكسی و ڕه‌گه‌زی و مرۆییه‌كه‌ی له‌ڕووی سروشتی و رۆشنبیری و سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ بۆ چاخ و ژیارێكی تر ، ئه‌وه‌ی قورسه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوێك بێت و ببێته‌ باوك به‌ڵام زۆر ئاساییه‌ ژن بێته‌ دایك و ژنی پیاوێك .

كه‌سێتی له‌ تێڕوانینی ڕه‌فتارگه‌را كانه‌وه‌ :
وه‌كو پێشتر له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌مدا باسم كرد ، چه‌ندین تیۆرو قوتابخناه‌ی تایبه‌ت به‌كه‌سیئَتی هه‌ن كه‌ بۆچوونی دژو لێك دوور یان لێك نزیك و چونیه‌ك و زۆریت تریشی تیا به‌دی ده‌كه‌ین كه‌ من پێم باشه‌ زۆر به‌خیرَرایی ئه‌م كتێبه‌ نمایش بكه‌م و دواتر خوێنه‌ر خوی ئازاد بێت له‌ بڕیایردان ، به‌نیسبه‌ت شانۆكارانیشه‌وه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ تیۆره‌كان و له‌ بایه‌خ و گررنگیان تێبگه‌ن و وابكه‌ن له‌ خۆوه‌ و سه‌رپێی له‌تیۆرێك په‌سه‌ند یان ڕه‌ت نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژێده‌ره‌ ڕه‌سه‌نه‌كان و به‌ پێی پێویستی به‌رهه‌مه‌كه‌ سوود وه‌ربگرن و بتوانن خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت ڕه‌نێو بهێنن و له‌ م پێناوه‌شدا له‌م به‌شه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌مدا كه‌ده‌بێته‌ دوابه‌شی كاركردنم له‌م كتێبه‌ دا به‌شێوه‌یه‌كی پانۆرامی درێژه‌ ی ده‌ده‌مێ‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی سوودێكی هه‌بێت .

نووسه‌ر ئه‌م كتێبه‌ ” سیمۆن كڵاپیه‌ ” به‌ باسكردنی تیۆره‌كه‌ی ” واتسۆن ” به‌رده‌وام ده‌بێت و باسی مانیفێسته‌كه‌ی ساڵی 1913 ده‌كات كه‌ بووبه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان لای ڕه‌فتارگه‌راكان كه‌له‌ ڕاستیدا ئه‌و به‌یانه‌ له‌سه‌ره‌تادا شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و تازه‌نه‌بوو به‌ته‌واوی ، به‌ڵكو چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ كراو دواتر بنه‌ماكانی چه‌سپێندران و پێش ئه‌و مێژووه‌ زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ده‌روونناسی فزیۆلۆژی بوون . ” فه‌خنه‌ ” وه‌كو بیریارێكی باو سه‌رقاڵی “میتا – ئه‌ودیو” ی شته‌كان بوو له‌هه‌مان كاتدا له‌ ده‌رونناسیی ئه‌ندامیدا وپاشان “فۆنت” وه‌كو مامۆستای یاریده‌ده‌ری فیزیایی و “هلمولتز” یش له‌ هایدلبێرگ و له‌فه‌ره‌نسا “ج. دۆما ” باسی له‌ په‌رچه‌كرداری جه‌سته‌یی ده‌كرد له‌كاتی هه‌ڵچووندا . هه‌روه‌ها له‌ ڕوسیا ” ستشنۆڤ ” و به‌سه‌ر په‌رشتی “پاڤلۆڤ ” گۆڕانكاری ڕویاندا و ئه‌مریكی و ڕووسیه‌كان شعوریان كرد به‌ ڕه‌فتارو ناساندیان په‌یوه‌ندی ڕه‌فتارگه‌راكان به‌ ” مادی میكانیكه‌وه‌ ” به‌ڕووی ئاڵۆزی و ئامێر گه‌راییدا كرایه‌وه‌و بووبه‌ میراتگری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌پستراكت و بیریارانی وه‌كو ” ئۆگست كۆمت” توێژینه‌وه‌ی ریاڵتی شعوریان كرد و ڕتیان كرده‌وه‌ .

لێره‌ به‌دوواوه‌ نووسه‌ر “سیمۆن كڵاپیه‌ ” دێته‌ سه‌رباسی زۆرێك له‌ تیۆریه‌كان و توێژینه‌وه‌ی ئه‌زموونی و زانستی سه‌ر ڕێگا خران به‌ره‌و ئامانجی تر و چه‌مكی كه‌سێتی نه‌بووه‌ چه‌قی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ به‌ڵكو بون به‌كلیل بۆ كردنه‌وه‌ی رده‌رگای ڕاڤه‌ی سایكۆلۆژی . تێكه‌ڵیه‌ك به‌دیده‌كرێت له‌وێنه‌ی مرۆڤ و كه‌سێتیدا و” هۆپنه‌ر” به‌مجۆره‌ و به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌ك له‌وانه‌ : ( نه‌وه‌ “وه‌چه‌یی” یه‌ ) ، (میكانیكیه‌) ، ( ژینگه‌ی) یه‌، (چێژه‌) ، ( سه‌ركه‌وتنه‌ له‌كاردا) .
*دیمه‌ن وڕه‌فتار :
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا زیاتر باسی په‌رچه‌كردار ده‌كات وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی وروژاندنه‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانه‌وه‌ . وه‌كو چۆن باسی ” پاڤلۆڤ ” و ” شینۆڤ” ده‌كات و ڕێسایه‌ك دیاری ده‌كات ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ : ( S) ده‌بێته‌ وروژێنه‌ری ( R) و ده‌بێته‌ (په‌رچه‌كردار) . پرسیاری ممن لیرَه‌دا ئه‌مه‌یه‌ ئه‌كته‌ری شانۆ له‌ كوردستان له‌كاتی نواندندا ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له‌ تیۆرێكی له‌م جۆره‌دا؟! من به‌داخه‌وه‌م بۆوه‌ڵامه‌كه‌ی چونكه‌ دڵخۆشكه‌ر نیه‌ بۆنمونه‌ باوا داینێین كه‌ ده‌یزانێت و ده‌توانێت !!! ئه‌ی بۆ نمونه‌یه‌كمان له‌نمایش یان له‌ دانیشتن و نووسینه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كاندا نه‌بینی؟! به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌ربڵێین نایزانێت !! ئه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ سه‌رقاڵی چییه‌و به‌نیازی چییه‌و كه‌ی ده‌گاته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی كه‌ تیۆری كار بكات و شاره‌زایی له‌باره‌یانه‌وه‌ هه‌بێت ؟!!! من لێره‌ به‌داو واز له‌م پرسیاره‌ جه‌رگ بڕانه‌ دێنم كه‌ به‌ڕاستی نه‌ك وه‌ڵامم ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌ به‌ڵكو زۆر له‌سه‌ر ی برۆم ڕه‌نگه‌ ڕه‌شبینی بم كوژێت !!به‌ م شێوه‌ یه‌ به‌ خێرایی له‌م چێوه‌یه‌ تیۆریه‌دا ڕه‌ ت ده‌بم ، به‌و ئومێده‌ی هه‌ركه‌س به‌ییه‌وه‌ گرنگه‌ بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ نوووسه‌ر به‌ مجۆره‌ دایڕشتووه‌ : – تیۆری واتسۆن و ڕه‌فتارگه‌رایی كلاسیك . – چه‌مكه‌ كانی ڕه‌فتارگه‌رایی نوێ‌ وه‌كو : ( كلارك هول ، دولارد و میللر ) و هتد..
دواتر نووسه‌ر دێته‌ سه‌ر باسكردنی ئه‌نجام و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌شه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕه‌فتارگه‌راكان و سودی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌مان بۆڕوون ده‌كاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ی ته‌قینه‌وه‌و بڵاو بوونه‌وه‌یه‌ به‌ڕووی یفره‌ تیۆری و دروستكردنی جیاوازی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاك ڕه‌هه‌ندی و تاك تێگه‌یشتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و قسه‌ی هه‌مه‌جیانه‌و له‌ خۆوه‌ قسه‌ركردن ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه‌ بێگومانم ئه‌مه‌ ئازاری شانۆكارانیشه‌ له‌ دوای هه‌ربه‌رهه‌مێك و هه‌ركه‌س به‌وجۆره‌ تێی ده‌گات كه‌ عه‌قڵی ده‌یبرێًت و به‌ پیًی ئه‌و ئاسته‌ سنوردارو كورته‌ ی خۆی بڕیاری ناجۆر ده‌دات و له‌م هه‌نگاوه‌وه‌ به‌ ئومێدم هه‌مووان به‌ر پرسیارنه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆناو سیستم و چێوه‌ی تیۆری بۆ كه‌سێًتی .

  • تیۆره‌ نمونه‌ییه‌كان :
    توێژه‌ر “سیمۆن كڵاپیه‌ ” له‌م به‌شه‌ی كتێبكه‌یدا شه‌رحی ئه‌و ده‌ربڕین و سیما و نمونانه‌مان بۆده‌كات كه‌ له‌ ڕوویی تیۆریه‌وه‌ گرنگن و پێویسته‌ بایه‌خیان پێبدرێت و به‌ باوه‌ڕی من بۆ ئه‌كته‌ر زۆر گرنگه‌ بتوانێت كاریان له‌سه‌ر بكات و شاره‌زایی هه‌بێت له‌باره‌یانه‌وه‌ …. كه‌سێتی له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م تیۆریانه‌وه‌ له‌ ئزموونه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن و ئاڵو گۆڕیان به‌سه‌ردا دێت و توێژه‌ر چه‌ندین نمونه‌ من له‌وتیۆریانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات له‌وانه‌ : ( نمونه‌ خۆرسكه‌كان ) ، (نمونه‌ تشكیلیه‌كان ) ، ( نمونه‌ ده‌رونیه‌كان ) ، ( نمونه‌ كانی وه‌رگرتنی سروش له‌ شیكاری ده‌رونی )،(نمونه‌كانی هه‌ڵویست و تصرفات ) وهتد….. پاشان نوێژه‌ر دێته‌ سه‌ر هه‌ڵسنگاندن و ئه‌نجامی به‌شه‌ كه‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕی من زۆر پێویسته‌ ئه‌كته‌ری شانۆ شاره‌زایی و مه‌ هاره‌تی خۆی له‌م ڕووه‌وه‌ به‌گه‌بڕ بخات ..
  • تیۆر هۆكاریه‌كان : توێژه‌ر له‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌یدا دێته‌ سه‌رباسكرنی چه‌ندین میتۆدی جۆراو جۆری هۆكاری و من لێره‌دا ته‌نها ئاماژه‌ به‌ناوه‌كانیان ده‌كه‌م زۆربه‌خێرایی : شیكاری هۆكاری ، شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كه‌سێتی له‌وانه‌ :” ریمۆن كارتڵ ، هانس جۆرج ..) و پاشان توێه‌ر دێته‌ سه‌رباسكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌شه‌ و بۆچوونه‌كانی خۆی چڕده‌كاته‌وه‌ .
  • تیۆره‌كانی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی :
  • ئه‌و بۆچوونانه‌ی نووسه‌ر ” سیمۆن كڵاپیه‌” خستونیه‌ته‌ ڕوو من لێره‌دا زۆر به‌په‌له‌ ته‌نها چه‌ند سه‌رقه‌ڵه‌مێكی بخه‌مه‌ رووله‌وانه‌ : ( نمونه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌رباره‌ی كه‌سێتی ، پێكهاته‌ی كه‌سێتی ، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی لبیدۆ، زانستی كه‌سێتی و شیكردنه‌وه‌ی تیۆری و هتد ….) كه‌ به‌ڕای من مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه‌ شایانی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆو گفتوگۆی فراوانن ، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ به‌ گرنگم زانی قسه‌ له‌سه‌ر كردنی بووه‌ستێنم بۆكاتێكی ترو ده‌رفه‌تی تر..پاشان نووسه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن ی خۆی بۆئه‌م به‌شه‌ش پێشكه‌ش ده‌كات .

  • *ئه‌نجام
    :
    ئه‌نجام یان كۆتایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌لای نووسه‌ر پیاچوونه‌وه‌یه‌كی خێرایه‌ به‌ تیۆره‌كان كه‌سێتی و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌به‌و شیكاریه‌ خێرایانه‌ ئه‌و تیۆرانه‌ هه‌ڵناسه‌نگێندرێن و پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ بیانخوێنینه‌وه‌و جه‌ده‌لیان له‌ باره‌وه‌ بكه‌ین و گفتگۆو قسه‌له‌سه‌ركردنیش له‌م باره‌یه‌وه‌ كراوه‌یه‌ بۆهه‌ركه‌سێك بیه‌وێت قسه‌ی جیاوازترو توێژینه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێت و منیش وه‌كو كۆتایی بۆئه‌م كتێبه‌ پێشنیاز ده‌كه‌م بۆهاوڕێ‌ شانۆ كاره‌كانم كه‌ له‌ م قۆناغه‌دا كار به‌تیۆر بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ژیده‌ره‌ گرنگ و جیهانیانه‌ی كه‌ ئێمه‌ وه‌ كو كورد فه‌رامۆشمان كردوون و نه‌مان خوێندووونه‌ته‌وه‌ جا له‌به‌ر هۆكارێك بێت ، به‌و ئومێده‌ی كارێكم كردبێت شایسته‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان بێت .



ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ و خه‌ونێكی داستان ئامێز …ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

“خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامیه‌ بۆ رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ”


ناوی رۆمان : سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا نووسینی : جه‌بار عوسمان ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌ : 206 تیراژ: 500دانه‌
ساڵی چاپ : 2018 به‌رهه‌می گروپی گوڵیار بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌


لێره‌و له‌م نووسینه‌م دا رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ ئاگردا ده‌خوێنمه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌رمه‌وه‌ بۆ ره‌چه‌ڵه‌ك و دروستكردنی لێدوانی ره‌سه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت مرۆڤ ده‌رك به‌وه‌ بكات، ئه‌و شعوره‌ له‌لای خۆی دروست بكات، كه‌ خوێدنه‌وه‌ی رۆمان جۆریًك له‌سه‌ربه‌ستی و ئازادی ده‌وێت . هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش كاتێك دێته‌ به‌رچاو له‌مانا سایكۆلۆژییه‌په‌تیه‌كه‌ی دووری بخه‌ینه‌وه‌ و دای بماڵین لێی، به‌ مانایه‌كی تر مه‌به‌ست له‌م جۆره‌ گفتوگۆیانه‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌، بۆ پرسه‌ بنه‌ره‌تی و سه‌ره‌كییه‌كان به‌گشتی و ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی، كه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌پرسه‌ سه‌ره‌كییكانی رۆمانه‌ وه‌ك و ئه‌ده‌ب و ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكان له‌سه‌ر دڵی بابه‌ته‌كان كه‌ خودی ، ده‌ق خۆی به‌شێكه‌ له‌و ئه‌زموونه‌ واته‌ كاتێك كه‌ ئیمه‌ ده‌زانین “خوێندنه‌وه‌” مانایه‌كی جیاواز له‌ مانا باوه‌ سایكۆلۆژییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت ، خۆ به‌خۆ له‌ وه‌ “دوورده‌كه‌وینه‌وه‌ “و جیا ده‌بێته‌وه‌ و پرسیاری ره‌سه‌ن و دروست له‌ دایك ده‌بن .

ئێمه‌ لێره‌دا به‌هیچ جۆریك به‌نیاز نین له‌روی زمانه‌وانییه‌وه‌ هیچ بڵێین به‌ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت ، مه‌به‌ستی خۆمان روون ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی رۆمان وا ده‌خه‌ینه‌ روو وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م رۆوه‌ له‌م كاته‌دا پایه‌یه‌كی گرنگی ئه‌ده‌به‌ و نهێنی خویندنه‌وه‌ و راڤه‌و ره‌خنه‌ و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌ جۆری له‌خۆ گرتووه‌ ، بێ له‌وه‌ی رۆمان له‌م رۆدا له‌قه‌یراناویترین دۆخیدایه‌ ، به‌ده‌ر له‌ قه‌یرانی نووسین خۆیشی كه‌واته‌ كه‌ باس له‌ كێشه‌ی رۆمان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ، له‌و باس و خواسانه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌ه‌ستن به‌ ژینالۆژیایی رۆمان وه‌كو ئه‌ده‌ب و به‌ستنه‌وه‌ی به‌تێڕامان و تێفكرینی وجودی و فه‌لسه‌فی و بون و نه‌بونه‌وه‌ و له‌ئاستیكی تریشیدا خراپ بون و كه‌وتنه‌ قه‌یرانی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ و لێره‌دا كیشه‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌بیت بۆ مانا گه‌وره‌كه‌و باسه‌كه‌ هه‌ستیار ده‌كات, واتا كیشه‌ی بون و نه‌بونی ڕۆمان وه‌كو ژانرێكی ئه‌ده‌بی دروست ده‌بیت, به‌ دیویكی تردا نه‌بینیی وه‌كو كێشه‌ و بایه‌خ پێنه‌دان و پشت گوێ خستنی ده‌بیته‌ به‌شێكی تری گرفته‌كه‌ و به‌هه‌ردووكیشیان به‌دوای خۆیاندا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ سواوه‌ی كه‌ مه‌سه‌له‌ی فرۆشتن و ئه‌زبه‌ر كردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك خه‌ڵكی نه‌شاره‌زاوه‌ ده‌بنه‌ پێوه‌رو بۆ “كێشه‌كه‌ – رۆمان “و بگره‌”كیشه‌”مانای فراوانتر و قوڵتر و گه‌وره‌تری هه‌یه‌ و له‌بنچینه‌شدا بۆ مشت و مڕی فه‌لسه‌فی گونجاو تره‌ وه‌ك مانا بازاڕی و باوه‌كه‌ی .

به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕۆڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ڕۆمان ، له‌ ڕووی بنیاتنان و له‌ جیهانی مۆدیرندا و خویندنه‌وه‌ وه‌كو”دۆكترینیكی – عقیده‌”یه‌كی شایان به‌خوڵقاندندنی فۆڕم و شیوازی جۆراوجۆر. یان به‌ مانایه‌كی تر به‌خویندنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌توانین لێكدانه‌وه‌ی درووست بۆ رۆمان بكه‌ین، واته‌ كاتێك رۆمان ده‌بێته‌ كێشه‌ و ئاوس ده‌بێت به‌ یه‌كه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ و ته‌كنیك و مێژو…هتد. ئه‌وه‌ مانا راسته‌قینه‌كانی رۆمان ده‌رده‌كه‌ون و خوێندنه‌وه‌یش ده‌بێته‌ ده‌رخه‌ری ئه‌و لایه‌ن و نهێنیه‌ شاراوانه‌ی ده‌ق و گه‌یشتنه‌ هه‌ناوی داهێنان- لێره‌وه‌ پرسه‌كه‌ به‌ره‌ و شوێن و بابه‌تی تر ده‌ڕوات، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌چینه‌ ناو كرۆكی باسه‌كه‌وه‌.

به‌گشتی داستانی ئه‌م رۆمانه‌ گێرانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی دووزه‌مه‌ن و دوومێژوو دوو قۆناغی مرۆڤی كورد كه‌ پڕن له‌به‌رخودان و گیان فیدایی و گیانبازی كه‌ له‌دنیای نوی َ و هاوچه‌رخدا هه‌میشه‌ دۆزه‌كان خوێندنه‌وه‌و تێفكرێنی هه‌مه‌ چه‌شه‌نه‌ له‌خۆده‌گرن هه‌روه‌كو یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانی (جۆرج باتای) ئه‌وه‌ بو كه‌ ده‌یگوت:”په‌سند “كردنی ژیان تا سه‌ره‌ مه‌رگ ” (1) بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌م رسته‌یه‌وه‌ بچینه‌ رۆمانه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بینین هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه‌ خۆی كێشه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی(نه‌ته‌وه‌یی و تاكه‌ كه‌سی) بڕوانه‌ لاپه‌ڕه‌ ( 19) ی رۆمانه‌كه‌ : ” هۆ دایه‌گیان . . بزانه‌ له‌ دوای كۆچی تۆ چی ڕوویدا !! ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه‌ ، كه‌سه‌ربڕه‌كان به‌سه‌ریان هێناین ” یان له‌ شوێنێكی ترداده‌ڵێت : ” ئای له‌تۆ جه‌نگ ، چه‌نده‌ نه‌فره‌ت لێكراویت ! كاتێك ناوت دێت هه‌موو خه‌ونه‌ جوانه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌یت ” دووزه‌مه‌نه‌كه‌ به‌ ڕونی له‌و دووڕسته‌یه‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌یه‌كه‌میان دا : ئاریشه‌یه‌كی ئاینی و میًژوویه‌.

له‌دووه‌میاندا : دۆزی نه‌ته‌وه‌و ڕیشه‌ مێژوویه‌كه‌ ئاوێزان ده‌بێـت به‌نوێ بوونه‌وه‌ی ئاینێك كه‌ دیرۆكی هه‌یه‌ واته‌ : له‌ ئاسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یدا، كێشه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ دیار ده‌خرێت، كه‌ به‌درێژای دیرۆك ، هه‌تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، كێشه‌ی په‌سه‌ندنی كردنی ژیان خۆیه‌تی،له‌م ئاسته‌یدا ڕۆمان ده‌بێته‌ (خه‌م) خه‌مێكی وجودی و قورس و خاڵی له‌ مانا سایكۆلۆژیه‌كه‌ی، وه‌كو ئه‌ده‌ب هه‌ڵگری په‌سه‌ند كردنی خه‌مه‌كانی بوون خۆیه‌تی ، كه‌ له‌ ئێستادا چه‌ندان بابه‌تی گرنگ و نیشتمانی هه‌ن فه‌رامۆش كراون و په‌راوێز كه‌وتون، هه‌روه‌كو چۆن (باتای) وتویه‌تی: “ئه‌ده‌بیات یا هه‌موو شتێكه‌ یا هیچ” (2) ئه‌ده‌ب كه‌ ده‌مانخاته‌ سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی (بوون) وه‌كو بابه‌تێكی گرنگ و پڕ له‌ به‌رپرسیارێتی، له‌م كاته‌دا ئه‌م ڕۆمانه‌ ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی پڕ له‌ كێشه‌ و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) وه‌رگیراوی مێژویه‌كی دیاری كراوی ژیانی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی كورده‌، (خه‌م) ی نوسه‌ر لێره‌دا دوباره‌ زیندوو كردنه‌وه‌ و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و دووزه‌مه‌نه‌ هاوشێوه‌ومێژوییانه‌یه‌ له‌ به‌رگێكی تێكه‌ڵ به‌ ئه‌فسانه‌و داستانی هونه‌ریانه‌و ئه‌ده‌بیانه‌ .

هه‌روه‌كو له‌ حیكایه‌تێكدا (خۆرخی لویس بۆرخیس) نوسیویه‌تی :”نوسه‌رێك سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، ئه‌و داوای یه‌ك ساڵ مۆڵه‌ت له‌ خوا ده‌كات تاكو بتوانێت كتێبه‌كه‌ی ته‌واو بكات.” ( 3) ، ئه‌مه‌ش دۆخی هه‌موو نوسه‌ر و دانه‌ر و كه‌سه‌ به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێی ئه‌ده‌به‌وه‌ (نوسه‌ر)ده‌بێته‌ به‌شێكی مه‌زنی كێشه‌كه‌و بوونی (نوسه‌ر)خۆشی ئاوێزان ده‌بێت به‌ (دۆگم _تقلید)ه‌كانی یاخی بوون كه‌ دژی لاسایگه‌رێتی و خۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌یه‌ له‌ پێناو گه‌یاندنی حه‌قیقه‌ت ، ئه‌ڵبه‌ته‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی به‌ جۆرێك ده‌وترێت كه‌ (كێشه‌) دار بێت ، چونكه‌ نوسینی بێ كێشه‌ واته‌ مه‌رگی نوسین و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ .

(كێشه‌) له‌م ڕۆمانه‌دا وه‌كو (بابه‌ت) جیاوازه‌ له‌ (ئایدیا)كانی نوسه‌ر وه‌كو (كێشه‌)،به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا یه‌كانگیرو هاو مانا له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه‌، (گادامیر) وته‌نی : ” ئاسۆی ڕابردوو به‌ شێوه‌یه‌ك بوو تێپه‌ڕی ،كه‌ بوو تێپه‌ڕی و ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه‌.”(4). به‌ڵام له‌ ڕوویه‌كی تره‌وه‌ زیندوویی و به‌ها داری خۆی ده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو(بۆڵ دێمان) هێمای بۆ بنه‌مای (….) هزری (نیچه‌) كردووه‌و گوتویه‌تی : “كه‌ پێكناكۆكی نێوان كامڵ بوونی مێژوویی و ئافراندنی هونه‌ری هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا ڕادیارده‌یه‌كی په‌یوه‌سته‌ به‌ مۆدێرنیزم و به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ ڕابردوو مێژووه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ ” (5) هه‌روه‌كو چۆن چه‌ندان نمونه‌ی زیندوو هه‌ن له‌ ڕۆمانه‌كه‌دا كه‌ باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و گوتانه‌ی سه‌ره‌وه‌، خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت خۆی بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ .

ئا لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ مانای (كێشه‌)سه‌ر به‌ساتی دروست بونی ڕۆمان خۆیه‌تی و زاده‌ی ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌ به‌ره‌و ڕووی ئاراسته‌ی گونجاوی خۆی ده‌ڕوات ، ئه‌وه‌تا , (ئێدمۆند هۆسیرڵ )ی فه‌یله‌سوف ی سه‌ده‌ی بیسته‌م گوتویه‌تی : (به‌ره‌و خودی شته‌كان. (6) من لێره‌دا ئه‌و دووهێڵه‌ درمی و زه‌مه‌نی ومێژووی و دیرۆكیه‌ ده‌به‌مه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ مۆدێرنه‌كه‌ی هه‌روه‌كو : (دێمان) ڕای وایه‌ : “له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام له‌ بنیاتی خۆیدا مۆدێرنه‌. “(7) هوشیاری لێره‌دا و له‌م ڕۆمانه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆگمه‌كانی نوسینی ڕۆمان و به‌ (دۆكترین ـ حقیقه‌ت) كردنیان و بردن و فڕاندن یان بۆ ناو یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه‌ خه‌می (نیشتمان و نه‌ته‌وه‌)یه‌ . ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و هوشیارییه‌ی كه‌ (كێشه‌) دروست كه‌ریه‌تی و به‌ ته‌نها كێشه‌ش ده‌توانێ ئه‌و ناسنامه‌یه‌ ببه‌خشێ و نوسه‌ر به‌ فێربوون و فێركردن له‌ ڕابردوه‌وه‌ , ئه‌و خه‌مه‌ په‌خش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ له‌ یاده‌وه‌ریاندا كاڵ ده‌بێته‌وه‌ یان خه‌ریكه‌ ڕوو له‌ نه‌مان ده‌كات .واته‌ له‌ ساتی خوێندنه‌وه‌و تێفكرینه‌كانی نوسه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و زیاد كردنی په‌ژاره‌ ده‌چین . چونكه‌ له‌ یه‌ك كاتدا (نوسه‌ر) فێربوه‌و (فێریش)ده‌كات كه‌سێك كه‌ فێربوونی ته‌ڵاق دابێ چ باكی به‌ په‌ژاره‌ هه‌یه‌ یان چی له‌ خه‌م بكات به‌ مانایه‌كی تر به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌ (فێربوون) زیاد ده‌بێت و په‌ژاره‌و خه‌مه‌كانیش گه‌وره‌ ده‌بن و زیاد ده‌كه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕاسته‌ . په‌ژاره‌و خه‌می نوسه‌ر كه‌سی نیه‌و چ په‌یوه‌ندیه‌كی سایكۆلۆژی ساتی پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه‌ .

به‌ هێنده‌ی فێربون و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌یه‌ . كه‌ تاكو ئێستا كه‌مترین خه‌ڵكی دوو دڵ و قه‌له‌ق كردووه‌ له‌ بواری دروستكاری و ڕۆماندا, وه‌ كه‌مترین گومان و داهێنان له‌و بواره‌دا گرتونیه‌تیه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی میلله‌تێك كه‌ خۆی فیدا ده‌كات و قوربانی ده‌دات و خوێن ده‌ڕێژێت و پرسیار ناكات !! (لائودزۆ) له‌ (دائود جینگ) دا ده‌ڵێ : (واز له‌ فێربوون بێنه‌ په‌ژاره‌ به‌سه‌ر ده‌چێت . (8) (كێشه‌) ی نوسینی ئه‌م ڕۆمانه‌ , خودی نیه‌و ناچێته‌وه‌ سه‌ر په‌ژاره‌ دنیایی و ماددی و خێرا ڕاگوزه‌ره‌كان به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست بردنه‌ بۆ پرسه‌ سه‌ره‌كی و نهێنی و فه‌لسه‌فی و وجودیه‌كان ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات لای خوێنه‌ر جێگیر بێت به‌ گواستنه‌وه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مووی (كلی) به‌ یه‌ك پێگرتنی پارچه‌یه‌كی ده‌ق (… ) به‌ شیكردنه‌وه‌ی بنیاتی ده‌قی گشتگیره‌كی كه‌ ئه‌مه‌ش لای یه‌كێكی وه‌كو (جولیا كریستیڤا) وا ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ پێی وایه‌ (….) له‌ ڕۆمانه‌كاندا شتێ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌ زۆر تر هێڵكاریه‌ : (پێكهاته‌یه‌كی وه‌رگیراوی بان كه‌سێتیه‌ (9).

هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و هاوارانه‌ هاواری نه‌ته‌وه‌ییه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانی گه‌ڵێكی سته‌م دیده‌و سه‌ركوت كراو، ئه‌وه‌ش بڵێین (جولیا كریستیڤا) له‌ كتێبی (معنی ولا معنی لتمرد) دا جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ تێوریزه‌ كردنی ئه‌ده‌ب وه‌ك و گه‌شتێك وایه‌ له‌ ناو ئاڵۆزی و نادیاره‌كاندا ,…(10) هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ ئه‌م رۆمانه‌ مان به‌‌كێشه‌‌ كرد ، بۆ ئه‌‌وه‌‌ بوو گرنگی و نرخی نوسینی نوسه‌‌ر و خوێندنه‌‌وه‌‌ی خوێنه‌‌ر به‌‌دیار بخه‌‌ین له‌‌ هه‌‌نووكه‌دا ، وه‌‌كو (بابه‌‌ك ئه‌‌حمه‌‌دی) له‌‌و باره‌‌یه‌‌وه‌‌ ده‌ڵێت : ” خوێندنه‌‌وه‌‌ له‌هه‌‌مبه‌‌ر سه‌‌ربه‌‌خۆیی ده‌‌ق وه‌‌فاداره‌”(11) و ئه‌‌ده‌‌بیاتیش به‌‌گشتی فره‌‌ جۆر و شێوازه‌‌ هه‌‌روه‌‌كو (ڕۆلان بارت) ده‌ڵێت : ” ئه‌‌ده‌‌بیات شتێك نیه‌‌ جگه‌‌ له‌‌ شێواز و شیوازی ئه‌‌ده‌‌بیاتیش بریتیه‌‌ له‌‌ ئامانجی ئه‌‌ده‌‌بیات” (12) .ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ش (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) كه‌ (كاك جه‌بار عوسمان) نوسیویه‌‌تی وه‌‌كو شێوازێكی نوسینی ئه‌‌ده‌‌بی خودی ئامانجه‌‌كه‌یه‌‌و لێره‌‌دا به‌‌ كێشه‌‌ی ده‌‌كه‌ین .

كه‌واته‌‌ ڕابردووی (گێڕانه‌‌وه‌‌)به‌‌قه‌‌ده‌‌ر ڕابردووی كاته‌‌ ، ته‌‌نانه‌‌ت گێڕانه‌‌وه‌‌ی نوسراویش مێژوویه‌‌كی زۆر درێژی هه‌‌یه‌‌ . به‌لام ڕۆمان شێوازێكی تایبه‌‌ته‌‌ له‌‌ (گێڕانه‌‌وه‌‌) ، كه‌ هه‌‌مان داهێنانی چیرۆكی درێژ و په‌خشان ئامێزه‌‌ به‌‌ پشت به‌‌ستن به‌‌ ڕیالیزم و به‌‌رهه‌‌می ئه‌‌زموون و خه‌‌یاڵه‌ نوێیه‌‌كانی تاكه‌ كه‌س(13) و ئه‌‌وانه‌ی‌ هاوڕان له‌‌گه‌‌ڵ مێژووگه‌‌رایی واده‌‌ڕوانن له‌‌ مێژووی ڕۆمان كه‌ په‌یوه‌‌ستن و په‌یوه‌‌ندیان ئه‌‌ندامیه‌‌ وه‌‌ ئه‌‌و وێنه‌‌یه‌‌ی كه‌ له‌‌ڕۆماندا ، بۆ نمونه‌‌ بالزاك هه‌‌یه‌‌تی، به‌ڵام ڕۆمانی تازه‌‌ وه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵیدا ڕه‌‌خنه‌‌ی نوێ ، ئه‌‌و كارنامه‌‌یه‌‌ ڕه‌‌تده‌‌كاته‌‌وه‌‌ كه‌ ئه‌‌و په‌یوه‌‌ست بوونه‌‌ مێژووی بێت(14) .ده‌‌رچون له‌‌ به‌‌رگی مێژوو ، یاخی بوون له‌‌ زه‌‌مه‌‌ن ، له‌‌ كاتێكدا كه‌له‌‌سلوكی زیاد ناكات به‌ بۆچوونی به‌نده‌ رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا چه‌ندین ڕیسكی مێژووی كردوه‌و لۆژیكی رۆمان و شێوازی نووسینه‌كه‌ش ئه‌و دۆخه‌ په‌سه‌ند ده‌كات بۆنمونه‌ گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كه‌سێتی قسه‌ بكه‌ین : (پیر شاهۆ و كاره‌كته‌ری نه‌سرین ) یان ( یه‌سنا – ئارین ) و هه‌روه‌ها ئه‌بینین نووسه‌ر زۆر به‌هاوسه‌نگی میًژوو ئێستای پێكه‌وه‌ به‌ستووه‌و له‌ هه‌ندێك شوێندا نووسه‌ر توانو سه‌لیقه‌یه‌كی سه‌رسام كه‌ر به‌كاردێنێت له‌ خوڵقاندنی ئه‌فسانه‌ی نوێ‌و هاوچه‌رخ كه‌به‌ بۆچوونی به‌نده‌ ئه‌مه‌به‌شێكی ئه‌ ئه‌فسوونه‌ی ده‌قه‌كه‌یه‌ كه‌ من سه‌راسمم به‌و هه‌ناسه‌یه‌ بۆنمونه‌ خوێنه‌ری به‌ڕیز ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ( ل 12 و 13 ) ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌و به‌جوانی ئه‌و كاتانه‌ وێنابكات كه‌ به‌زمانێكی پڕله‌ شیعریه‌ت و كوردیانه‌ نووسه‌ر سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میه‌ .

(مارسل پروست) ده‌ڵێت :” ژینی ڕاسته‌‌قینه‌‌ ژیانێكه‌ له‌‌ ئه‌‌نجامدا دوباره‌ ده‌‌یدۆزینه‌‌وه‌‌ ، دیار و ئاشكرایه‌‌ ته‌‌نیا فۆڕمی ژیان كه‌ له‌‌ڕاستیدا به‌‌ ئاكام ئه‌گات ئه‌‌ده‌‌بیاته‌‌) (15) هه‌‌ر له‌‌به‌‌ر ئه‌‌وه‌‌یه‌‌ كه‌ له‌‌و كاته‌‌وه‌‌ تا ئه‌‌مڕۆ ڕۆمان ویستویه‌‌تی زۆرترین ڕاده‌‌ ، به‌هره‌‌ ، له‌‌ ئه‌‌فسون و ئه‌‌و ڕاكێشانه‌‌ بونیادیه‌‌ وه‌‌رگرێت كه‌ گێڕانه‌‌وه‌‌ی چیرۆكی هه‌‌یه‌‌تی . <جیهانی ڕۆمان > جیهانی مۆدێڕن ، وه‌‌كو سیستمێكی به‌های عورفی و بڕیار گه‌‌لێك وه‌‌سف ده‌‌كرێت كه‌ هه‌‌موویان سه‌‌خت و به‌‌شت بوونه‌‌ هه‌روه‌كو چۆن ، زمانه‌ (واقعی – سیحریه‌ ) و تێكه‌ڵ به‌شعریه‌ت ڕه‌نگه‌كان و ئاگرو تێگه‌یشتنی سایكۆلۆژی مان له‌ ناو په‌رستگاو ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی گێڕانه‌وه‌كاندا بۆ شی ده‌كاته‌وه‌ و ه‌كو له‌لا 27دا هاتووه‌ : ” – من هێزی ئاشتی و خاوێنیم و جوانیم … هێزی ئه‌وه‌ت پێده‌به‌خشم ، هه‌میشه‌ به‌جوانی و شێوه‌ی خۆت بمێنیته‌وه‌ و ده‌رونت ئارام و بێگه‌رد بێت ، له‌هه‌موو هه‌ستێكی تاوان ” دواتریش نووسه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی ڕه‌نگه‌كانی ئاگرمان بۆ شیده‌كاته‌وه‌و ئه‌وماناسایكۆلۆژی و فه‌لسه‌فیانه‌ی ئاگرمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌ و نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ پسپۆریه‌سایكۆلۆژیه‌كه‌ی نووسه‌ر خۆی وه‌كو له‌ دیالۆگێكی تردا نووسه‌ر ده‌نووسێت : ” متمانه‌م پێبكه‌ دایكه‌ گیان … تائه‌و شه‌وه‌ی جه‌سته‌ی یه‌سنا له‌ نێو شه‌ڕی سه‌ربڕه‌كاندا بۆ ئاسمان هه‌ڵكشا ، وامده‌زانی هه‌مووئه‌و دیمه‌نانه‌م به‌خه‌ون بینیوه‌ ، ئه‌ز كاتێك ئه‌م رۆمانه‌ و چه‌ند رۆمانێكی تری نووسه‌ر (جه‌بار عوسمان) م خوێندووه‌ته‌وه‌ هه‌ستكردووه‌ به‌ڕاستی نووسه‌ر سه‌رقاڵی خۆخه‌واندن بووه‌ له‌كاتی نووسیندا كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پسۆڕیه‌كه‌ی نووسه‌ر خۆیه‌وه‌ وه‌كو (پارا سایكۆلۆژیستێك) .

ڕۆمان له‌‌م چاخه‌‌ماندا ، ئه‌‌و په‌‌خشان‌ هونه‌‌ریه‌‌یه‌‌ به‌‌مانا به‌‌رزه‌‌كه‌ی ، كه‌ زمانی ڕۆمانی په‌خشانی یه‌‌ (16) و ڕۆمان جیهانیكی تووند و ئاڵۆزه‌‌ ، كۆتایی ئاوێته‌‌ كردنه‌‌ ، چونه‌‌ ناو شێوازه‌‌ ، كه‌ ڕه‌‌گه‌‌زی گێڕانه‌‌وه‌‌ی په‌خشانی یه‌‌ له‌‌به‌‌ر ئه‌‌وه‌‌ی منداڵی داستانه‌‌ (17).ڕۆڵان بارت (R. barthes) ، له‌‌ هه‌‌ندێك له‌‌ نوسینه‌‌كا‌نی دا ده‌‌رباره‌‌ی ڕۆمان ده‌ڵێت : ” شایانی گونجاندنه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ كۆمه‌‌ڵگادا)” (18)بۆنمونه‌ گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆرۆمانه‌كه‌ی نووسه‌ر چه‌ندین رووداوو به‌سه‌رهات و چیرۆكی سه‌یرمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌وانه‌ : ” چیرۆكی نه‌مردو حه‌زره‌تی ئیبراهیم ” كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌چێژو له‌ پرسیاری منداڵێكه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌مان وه‌كو خۆی بۆده‌گێرێته‌وه‌ هه‌روه‌كو چۆن دنیای نووسینی ئه‌م رۆمانه‌ پڕه‌ له‌ داستان له‌وانه‌ : داستانی خۆشه‌ویستی : ( ئارین و مالك ) و به‌رخودانی ئه‌و دوو جه‌نگاوه‌ره‌ ئه‌وینداره‌ له‌ ل117 دا ده‌ڵێت : ” ئه‌و خاوه‌نی هێزێكی ئه‌فسووناوی و ویستی خۆیه‌تی ، ئه‌و شه‌رابی نه‌مری و هێزو جوانی به‌رده‌وامی ژیانی نۆشكردووه‌ ، ئه‌و ئێستا به‌شێكه‌ له‌رۆح و به‌نێو هه‌موو كه‌له‌به‌رێًكی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا دێت و ده‌چێت و ده‌توانێت به‌نێو ئاگرو هێزی له‌ ڕاده‌به‌ری دووژمندا بچێت و به‌شمشێره‌ قورس و تیژه‌كه‌ی و تێكیان بشكێنێت و پارچه‌ پارچه‌یان بكات ” . ڕۆمان سه‌‌ركه‌شه‌‌، شۆڕشێكی سه‌‌ركه‌شانه‌‌یه‌‌ به‌‌سه‌‌ر لاسایی كردنه‌‌وه‌‌ی ڕۆمانی ناسراودا، یاخود ڕێساكانی ڕۆمانی لاسایگه‌‌ری (19) .

میشال زیرافا (M. zeraffa) وای ڕوانیوه‌‌ كه‌ ڕۆمان سه‌‌ره‌‌تا له‌‌ ئاستی یه‌‌كه‌مدا ده‌‌ربڕینه‌‌ له‌‌ ڕه‌‌گه‌‌زی گێڕانه‌‌وه‌‌ی په‌خشانی، له‌‌ ئاستی دووه‌‌مدا حیكایه‌‌تیكی خه‌‌یاڵی یه‌‌ (20) ، له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌‌رده‌‌كه‌وێت یه‌‌كێك له‌‌ڕه‌‌گه‌‌زه‌‌ گرنگه‌‌كانی ڕۆمان (گێڕانه‌‌وه‌‌یه‌‌) و ئه‌‌ویش له‌‌ ڕێگه‌‌ی (خه‌‌یاڵ و ته‌‌كنیكه‌وه‌‌) وه‌‌ ده‌‌سته‌‌به‌‌ر ده‌‌بێت له‌‌ كارێكی نوێ و شایسته‌‌دا ، تێ ده‌‌گه‌‌ین ئه‌‌ده‌بی گێڕانه‌‌وه‌‌ ئه‌‌وه‌‌یه‌‌ كه‌ له‌‌ ڕوانگه‌‌ی (ئه‌‌فڵاتون‌)ه‌‌وه‌‌ ڕه‌‌گه‌‌زێكی تێكه‌ڵ و له‌‌ ڕوانگه‌‌ی (ئه‌‌رستۆ)شه‌‌وه‌‌ ڕه‌‌گه‌‌زێكی دابراو و ته‌‌واوه‌‌. ده‌توانین به‌وه‌ی كه‌ئه‌فلاتون (له‌‌ كۆماردا) بۆی جێهێشتووین ، ئه‌‌و جیاكاریه‌‌ بكه‌ین له‌‌ نێوان (گێڕه‌‌وه‌‌ی پوخت و لاساییگه‌‌ردا) یان له‌‌ نێوان خه‌‌یاڵگه‌‌و وێنه‌‌ گرتندا (21). به‌‌ گووته‌‌ی (ژان پۆڵ سارته‌‌ر) له‌‌ كتێبی (بابه‌‌تی خه‌‌یاڵیدا) : ” جیهانی خه‌‌یاڵی ئێمه‌‌ ، جیهانیكی ناڕاسته‌‌قینه‌‌یه‌‌ و هه‌‌ر وێنه‌‌یه‌‌كی خه‌‌یاڵی هه‌‌بوونی به‌‌سراوه‌‌ته‌‌وه‌‌ به‌‌ خه‌‌یاڵكه‌ره‌‌وه‌‌كه‌وه‌‌ (22) به‌ واتایه‌كی تر خه‌یاڵ دوو ئاستی هه‌یه‌ : ئاستێكیان خه‌یاڵكه‌ره‌وه‌یه‌و ئه‌وی تریان خوێنه‌ری ئه‌و خه‌یاڵه‌یه‌ و ئاستی چه‌شه‌ی خه‌یاڵه‌كه‌یه‌ و گێڕانه‌‌وه‌‌ گه‌‌لێك مانای هه‌‌یه‌‌ وه‌‌كو (سعید یقگین) له‌‌ وتارێكیدا له‌‌ ژێڕ ناوی (نڤریات السرد و موچعها)دا باس له‌‌وه‌‌ ده‌‌كات زاراوه‌‌كان له‌‌ هه‌‌ر پسپۆڕیه‌‌كدابن ، جۆرێكن له‌‌ به‌‌ده‌‌ست هێنانی ده‌‌لاله‌‌تی تایبه‌‌ت به‌‌و پسپۆریه‌‌ خۆی كه‌سایه‌‌تیه‌‌كه‌ دیاری ده‌‌كات، وه‌‌ به‌‌ بیروڕای فۆرمالیه‌‌كانی ڕووی ئه‌‌م تیۆریه‌‌ ، بانگه‌‌شه‌‌ی له‌‌دایك بونی زانستێكی نوێی ده‌‌كرد به‌‌ مانای(ئه‌‌ده‌‌بیه‌‌تی ئه‌‌ده‌‌ب) كه‌ له‌‌كاره‌‌كانی(فلادیمیربرۆب)دا ده‌‌رباره‌‌ی گه‌‌یشتنه‌‌ (السردیات – گێڕانه‌‌وه‌‌كان) وه‌‌كو (تۆدۆرۆف) خستیه‌‌ ڕوو ، په‌یوه‌‌ندی زاراوه‌‌ی ئه‌‌ده‌بی به‌‌ مه‌‌وداكانیه‌‌وه‌‌ له‌‌ ڕه‌‌وانبێژی و زانسته‌‌كانی تره‌‌وه‌‌ به‌‌ تایبه‌‌تی (شیعر و دراما) كاریگه‌‌ری به‌هێزی ئه‌‌زموونی (هونه‌‌ری شیعر)ی ئه‌‌رستۆی پیوه‌‌ دیاره‌‌.گێڕانه‌‌وه‌‌ پاشكۆ و شوێنكه‌وته‌‌ی شتێكی دیاری كراو نیه‌،‌ به‌‌ڵكو په‌یوه‌‌سته‌‌ به‌‌ سه‌‌رهه‌‌ڵدانی ڕۆمان له‌‌ دواییه‌‌كانی سه‌‌ده‌‌ی (18) و پاشتر ڕاو بۆچونه‌‌ جۆراوجۆره‌‌كان كه‌ بڵاو بونه‌‌وه‌‌ وه‌‌ هه‌‌ریه‌‌كه‌ له‌‌ زاراوه‌‌كانی گێڕانه‌‌وه‌ له‌‌ شێوه‌‌ی به‌‌كارهێنانی مانادا جیاوازی فره‌‌یان هه‌‌یه‌‌و گونجاویشه‌‌ .. كه‌ هه‌‌ر یه‌‌كه‌میان یان هه‌‌موویان به‌‌كاربێنێت وه‌‌ داهێنان په‌یوه‌‌سته‌‌ به‌‌ مه‌‌عریفه‌‌ی گێڕانه‌‌وه‌‌وه‌‌ و مامه‌‌ڵه‌كردنی به‌‌ جوانترین و وردترینه‌‌وه‌‌ بۆ وێنا كردن (23) (جیراڵد پرێس) له‌‌ كتێبی : (زاراوه‌‌ی گێڕانه‌‌وه‌‌دا) به‌‌م شێوه‌‌یه‌‌ پیناسه‌‌ی ده‌‌كات (گوتنێكه‌ یان هه‌‌واڵێك) وه‌‌ك به‌‌رهه‌‌مێنه‌‌ری كرده‌‌یه‌‌ك یان ئامانجێك كارو بونیاد و كرده‌‌ی بونیادی بۆ یه‌‌كێك یان زیاتر له‌‌ ڕووداوێك یان ئه‌‌ندێشه‌‌یه‌‌ك (چیرۆك) ، له‌‌لایه‌‌ن یه‌‌كێك یان زیاتره‌‌وه‌‌ (24).یان گێڕانه‌‌وه‌ به‌‌ تێكچرژانی ده‌‌نگه‌‌ هه‌‌مه‌‌جۆره‌‌كان و زیاتر له‌‌ هوشیاریه‌‌ك و بیروڕایه‌‌ك سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ جیهان ده‌‌ناسرێته‌‌وه‌‌ (25).ئه‌وه‌ی زانیمان گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ته‌كنیك و گێڕاوه‌ بۆ به‌نده‌ زۆر به‌ چێژ بوو هاوتا له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌سفی جوان و هونه‌ری بۆنمونه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ 121 دا به‌مه‌ده‌ست پێده‌كات: ” ئه‌وان وه‌ك شاره‌ مێروله‌ له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ هێرشیان ده‌هێنا . هێنده‌ زۆربوون ئه‌و پێده‌شته‌ی ، كه‌ چه‌مه‌كه‌ به‌درێژایی خۆی بۆی شۆڕده‌بویه‌وه‌ ، له‌ زۆری له‌شكری سه‌ربڕه‌كان ڕه‌شی ده‌كرده‌وه‌ . هه‌روه‌ها لاپه‌ره‌كامی تری وه‌كو : ( 127 ،129 ، 149 و 173 و هتد … ) كه‌ سه‌رسام بووم به‌و وه‌سف و نمونه‌ی ئه‌فسانه‌ی رووناكی ئه‌شكه‌وت و دنیایه‌كی پڕ له‌خه‌یاڵ به‌ چنینێكی ناوازه‌وه‌ . هه‌‌ربۆیه‌‌ كێشه‌‌كانی ناو ڕۆمانی(سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دابه‌‌شده‌ كه‌مه‌ سه‌‌ر چه‌‌ند ئاستێك و له‌‌گرنگترینی ئه‌‌و كێشانه‌‌ له‌‌ڕووی (گێڕانه‌‌وه‌‌وه‌‌) :

1/ گێڕانه‌‌وه‌ له‌‌سه‌‌ر ئاستی ڕه‌هه‌‌ندی مێژوویی :
مێژوو كه‌ره‌‌سه‌‌یه‌‌كی گرنگ و پڕ بایه‌‌خی ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌یه‌‌ و زۆربه‌‌ی ڕه‌هه‌‌نده‌‌كانی تریش لێره‌‌وه‌‌ سه‌‌رچاوه‌‌ ده‌‌گرن ، به‌‌جۆرێك بێ تێگه‌‌یشتن له‌‌م (ڕه‌هه‌‌نده‌‌) ڕه‌هه‌‌نده‌‌كانی تریش ئاڵۆز ده‌‌بن و درككردنیان زه‌‌حمه‌‌تێكی زۆری ده‌‌وێت ، ئه‌‌مه‌‌ جگه‌‌ له‌‌وه‌‌ی كه‌ ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ هه‌‌ندێك جیاكاری گرنگی تیایه‌‌ كه‌ به‌‌ته‌‌واوی دایده‌‌برێت له‌‌ (مێژوو) ، من لێره‌‌دا ته‌‌نها ڕه‌هه‌‌ندی مێژوویی ده‌‌خوێنمه‌‌وه‌‌ بۆ ئه‌‌مه‌‌ش ڕاو بۆچونی (تێۆری) چه‌‌ند بیریارێكم له‌‌وباره‌‌یه‌‌وه‌‌ وه‌‌كو نمونه‌‌ وه‌‌رگرتووه‌‌ له‌‌وانه‌‌ : * بۆچونی (فرانس بیكۆن) ده‌‌رباره‌‌ی مێژوو گرنگی و بایه‌‌خی خۆی هه‌‌یه‌‌ چونكه‌ به‌‌ڕای ئه‌‌م بیریاره‌‌(مێژوو) له‌‌ دوو به‌‌ش پێكدێت :
أ. مێژووی سروشتی ئه‌‌ویش پێكدێت له‌‌ : (-وه‌‌سفكردنی دیارده‌‌ ئاسمانی و زه‌‌مینیه‌‌كان و – وه‌‌سفكردنی باره‌‌ ده‌‌گمه‌‌نه‌‌كان )، كه‌ڕه‌‌نگدانه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌و هیزه‌‌ شاراوانه‌‌ی دوای باره‌‌ به‌‌رچاوه‌‌كان ئاشكرا بكات. ب/مێژووی شارستانیه‌‌تی ، پوخته‌‌ی مێژووی شارستانیه‌‌تی كه‌بیكۆن بانگه‌‌شه‌‌ی بۆ ده‌كات ، بریتیه‌‌ له‌‌: تۆماركردنی كار و كاردانه‌‌وه‌‌ی نێوان مرۆڤ و سروشت ، كه‌ بیكۆن بۆ سێ جۆر دابه‌‌شی ده‌‌كات ئه‌‌ویش :-

  • مێژووی ئاینی -مێژووی داهێنه‌‌ری(به‌‌رهه‌‌مداری) -مێژووی ژیان و چالاكی كه‌سه‌‌كان (26) به‌‌ پێی بۆچونه‌‌كانی بیكۆن رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ڕه‌هه‌‌ندی مێژوویه‌‌كه‌ی ڕه‌هه‌‌ندی (مێژووی شارستانیه‌‌تی)یه‌‌و به‌‌م پێیه‌‌ش ئه‌‌ركی كرۆكی مێژوو بریتیه‌‌ له‌‌یادخستنه‌‌وه‌‌و تۆماركردنی ڕابردوو به‌‌ شێوه‌‌یه‌‌ك كه‌ وێنه‌‌ی ڕوداوه‌‌كان به‌‌ڕاستی و واقعی وه‌‌ربگیرێت .
  • تائێڕه‌‌ وه‌‌كو مێژوو یان وه‌‌رگرتنی مێژوو وه‌‌كو كه‌ره‌‌سته‌‌ هیچ گومانیكی تیانیه‌‌ و پێم وابیت ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ له‌‌وڕووه‌‌وه‌‌ سه‌‌ركه‌وتنی گه‌‌وره‌‌ و باشی به‌‌ده‌‌ستهێناوه‌‌ به‌‌وه‌‌ی كه‌ زۆر له‌‌سه‌‌رچاوه‌‌ مێژووییه‌‌كانی بۆ نوسینی ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ به‌‌كارهێناوه‌‌ به‌لام له‌‌وێدا گرفته‌‌ ، كه‌ (ڕۆمان) بێت و ڕۆڵی تۆماركردن و نوسینه‌‌وه‌‌ی مێژوو ببینێت یاخود بیه‌‌وێ ڕۆڵێكی واببینێت ! ئه‌‌مه‌‌ ئه‌‌و باسه‌‌یه‌‌ كه‌من زۆر لام گرنگه‌‌ بیخه‌‌مه‌‌ ڕوو به‌‌وه‌‌ی كه‌ ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دێت و (مێژوو) ده‌‌كاته‌‌ كه‌ره‌‌سته‌ واته‌‌ هه‌‌نگاوی یه‌‌كه‌م خامی خۆی له‌‌و كه‌ره‌‌سته‌‌یه‌‌ وه‌‌رده‌‌گرێت و به‌‌كێشه‌‌ی ده‌‌كات له‌‌ڕێی (هونه‌‌ری نووسینه‌‌وه‌‌)‌ ، واته‌‌ ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ نه‌بۆته‌‌ تۆمارێكی مێژوویی یان (ڕۆمانیكی مێژوویی)‌ و به‌هۆی فه‌‌نتازیاوه‌‌ كه‌ ده‌‌ستی باڵای گرتووه‌‌ به‌‌سه‌‌ر مێژوودا له‌‌یه‌‌كتر جیاده‌‌بنه‌‌وه‌‌ و وێنه‌‌ زه‌‌خره‌‌فیه‌‌كان و خه‌‌یاڵ شوێنی بێژه‌‌ مێژوویی یه‌‌كان ده‌‌گرنه‌‌وه‌‌ .
  • به‌لام به‌‌ڕای(دیكارت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌‌و ڕوداوانه‌‌ی كه‌ مێژوو نووس ده‌‌یگێڕێته‌‌وه‌‌ به‌‌و شێوه‌‌یه‌‌ ڕوی نه‌‌داوه‌‌ كه‌ لێی دوواوه‌‌ چونكه‌ مێژوونووس وه‌‌ك گه‌‌شتیارێك وایه‌‌ دوور له‌‌وڵاته‌‌كه‌ی خۆی ده‌‌ژی و نامۆیه‌‌ به‌‌سه‌‌رده‌‌مه‌‌كه‌ی (27).ه‌‌ لێره‌‌دا مێژوو به‌‌و پێیه‌‌ی وێنه‌‌یه‌‌كی چنراوی (خه‌یاڵی )یه‌ كه‌واته‌‌ خودی مێژووش به‌‌یه‌‌كێك له‌‌ماناكان ده‌‌كه‌وێته‌‌ ژێڕ گومانه‌‌وه‌‌ و له‌‌و خانه‌‌یه‌‌دا داده‌‌نرێت و (ڕۆمان)نووسیش جارێكی تر كاری له‌‌سه‌‌ر ده‌‌كات و دایده‌‌ڕێژێته‌‌وه‌‌ و ڕوداوه‌‌كان پۆلێنده‌‌كات و(خه‌‌یاڵ و ته‌‌كنیكی هونه‌‌ری نوسین)ی خۆی به‌‌كاردێنیت به‌‌ ئایدیاكانی خۆی بارگاویان داكات به‌‌تایبه‌‌تی له‌‌ ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت شتێك ده‌رباره‌ی سروشت بزانێت ئه‌واده‌بێت هه‌ڵوێستێكی ئه‌زموونی بگرینه‌ به‌ر كه‌ تێیدا (ئه‌زموون)و (تێبینیكردن)به‌كاربهێنێت،(..)وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا ده‌یبینین وده‌یخوێنینه‌وه‌ كه‌ئه‌زموون به‌جۆرێكه‌ هه‌رده‌ڵێی له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كاندا ده‌ژین. به‌م شێوه‌یه‌ مێژوو به‌پله‌یه‌كی باڵا گۆڕه‌پانی به‌دیهێنانی مرۆڤه‌ . ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌بێگومان(كردار)ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات له‌ باشكردنی زانینه‌كانماندا. (28) (بیكۆن) ده‌یگووت:”یاده‌وه‌ری به‌سه‌ر مێژوودا زاڵده‌بێت”(29)بێگومان وته‌یه‌كی به‌نرخه‌ ، گه‌رته‌ئویلی بكه‌ین له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا ، له‌وه‌ی دا كه‌ڕه‌هه‌ندی مێژوویی و یاده‌وه‌ریی خۆیمان له‌بۆته‌ی رۆمانێكی هونه‌ری داپیشان بدات و له‌هه‌مان كاتیشدا وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نووكه‌ بخاته‌ به‌ر چاو كه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆرووداوه‌كانی مێژو وبكات و به‌گیروگرفت یان بكات .
  • 2/ گێڕانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی (وێنه‌و خه‌یاڵ):
    لێره‌دا له‌و ئاسته‌ ده‌دوێین كه‌نووسه‌ری رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، (كاك جه‌بار عوسمان ) به‌كێشه‌ی كردوون ، په‌یامی نووسه‌ر لێره‌دا تێپه‌ڕاندنی مێژوو و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ له‌ وێنه‌ی زه‌خره‌فی و فه‌نتازیاو شێوه‌كاریه‌وه‌ . گه‌شه‌وپێگه‌یشتنی درێژخایه‌نی ئازادی مرۆڤ ، به‌دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ و تواناكانی كاریگه‌ریی ئه‌و یاسایانه‌ ، بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان په‌یوه‌سته‌ (30)چونكه‌ “ڕووكه‌ش”ی ژیان ،ده‌بێته‌ گۆڕانكاری له‌ناوه‌وه‌ی (ده‌روون)ی مرۆڤه‌كان .كاتێك مرۆڤ ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌توانن به‌هاوكاری هاوشێوه‌كانیان ،چه‌ند كارێك له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌بێته‌ هۆی شێوه‌یه‌كی تر له‌نزیكبوونه‌وه‌و خۆناساندنیان (31)كاتێك شكسپیر ده‌نووسێت :”ئه‌وكاته‌ی ده‌روونم ، هه‌روه‌ك (چكاوك) له‌كاتی هه‌ڵاتنی تیشكی خۆرو ڕووناكبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون له‌قوڵایی خاكی تاریك ، له‌به‌ر ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت ئه‌وه‌ستێت وئاواز ده‌خوێنێت “،مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نیه‌ ،كه‌ قۆناغه‌كانی ژیانی (چكاوك)فێربێت .به‌ڵكو ئه‌یه‌وێت به‌هۆی یاده‌وه‌ رییه‌كان و ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه‌ وشه‌كان ده‌جوڵێنێت ،حاڵتێكی تایبه‌تی له‌ژیانی ده‌روونی ،له‌ خوێنه‌ردا دروست بكات (32).
  • ئه‌گه‌ر به‌وردی ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) بخوێنینه‌وه‌ چه‌ندان ڕسته‌وپه‌ره‌گرافی تێدایه‌ كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن نوسه‌ر به‌ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ چۆن ده‌سه‌ڵاتی(وێنه‌و خه‌یاڵ) ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌رمێژوو كه‌تواردا هه‌ر وه‌كو له‌ یه‌كێك له‌ وێنه‌ هونه‌ ریه‌كاندا له‌ لاپه‌ڕه‌ 127 دا ده‌ڵێت :” سه‌یری ئه‌شكه‌وته‌كه‌ بكه‌ن ، هه‌موو هێزی ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ ڕووناكی ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ وه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌ “یان له‌ لاپه‌ڕه‌ 121 ده‌ڵێت : ” ئه‌وانه‌ به‌مرۆڤ نه‌ده‌چوون ! به‌جانه‌وه‌رو ده‌عبایه‌ك ده‌چوون ، كه‌ له‌ ژێر زه‌مینه‌وه‌ هه‌ڵقوڵابێتن ،..” لێره‌وه‌ ده‌گه‌مه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌(خه‌یاڵ و وێنه‌)دوانه‌یه‌كی تێكهه‌ڵكێشن و لێك جیانه‌ كراوه‌ن له‌گه‌ڵ (كێشه‌)دا ئاوێزانن و به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر په‌ره‌گرافێكی ئه‌م ڕۆمانه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ (گێڕانه‌وه‌) له‌ڕێی (خه‌یاڵ ووێنه‌) وه‌ چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده‌و گه‌نجینه‌ یه‌كی به‌ به‌هایه‌ .
  • 3/ ئاسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن):
    له‌م ڕه‌هه‌نده‌ی(كێشه‌ی گێرانه‌وه‌)دا ،گه‌مه‌یه‌كی زۆر خێراو هونه‌ریانه‌ ده‌بیندرێت كه‌ له‌ڕووی ڕیتم و تیمپۆی نووسینه‌وه‌ ، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌، گێرانه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌م ئاسته‌ی دا هێنده‌ ته‌لیسماویه‌ هه‌ست به‌گۆڕینی(زه‌مه‌ن و شوێن)ناكرێت له‌ (سه‌رده‌م و كاته‌ جیاوازه‌كانی ناو رۆمانه‌كه‌دا ) هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بوو نه‌م توانی “دوانه‌ی زه‌مه‌ن وشوێن “له‌ یه‌كتری جیابكه‌مه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌زۆر ده‌رگیر وتێكه‌ڵن .له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت جادووت لێكراوه‌ ، له‌پڕشت رووده‌ده‌ن له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی ترو له‌زه‌مه‌نێك بۆزه‌مه‌نێكی تر ڕووداو گه‌لێك ڕووده‌ده‌ن و زنجیره‌كان پێش ده‌خه‌ن ، كه‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وێنه‌و وه‌سفه‌ هونه‌ریه‌كاندا ئه‌م رۆمانه‌ شوێن گۆڕكێ و زه‌مه‌نی زۆری تێدایه‌ كه‌ئاسان نیه‌ هه‌موویان ده‌ست نیشان بكه‌م. به‌ڵام ده‌توانم ئاماژه‌ به‌هه‌ندێكیان بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌رده‌كه‌وێت دووانه‌ی(زه‌مه‌ن وشوێن)زاده‌ی ئیقا ع وبیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ ووێناندنه‌كانی سروشتی كوردخۆیه‌تی ، له‌ڕاستیدا تاوه‌كو ئه‌مرۆ (كێشه‌ی شوێن و زه‌مه‌ن)له‌زاكیره‌ی هه‌رتاكێكدا به‌شێوازی جۆراوجۆر ماون و په‌یوه‌ندی ته‌نگاته‌نگیان هه‌یه‌و مه‌حاڵه‌ به‌بێ هیچ هۆیه‌ك و له‌خۆوه‌ دروست بووبن ، به‌ڵكو كێشه‌ی ڕیشه‌یی و ووجودی ئێمه‌ن له‌م نیشتمانه‌داو له‌ زه‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانداو له‌لای نووسه‌ریش به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كان ئاماده‌یی هه‌یه‌و له‌تابلۆیه‌كی هونه‌ریدا خۆی نمایش كردووه‌..چونكه‌له‌ ” هونه‌ردا جوڵه‌یه‌كی ناجوڵه‌یه‌”(33)وجوانترین ڕه‌گه‌ز له‌وكارانه‌ دا هه‌میشه‌ زیندوویه‌تیانه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ هونه‌ری شێوه‌كاریه‌وه‌ (34) “لوسینق” ده‌ڵێًت: “رۆمان هونه‌ری زه‌مه‌نه‌ ، نمونه‌یه‌كه‌ وه‌كو مۆسیقا ” (35) هه‌روه‌وها د.عبدالملك مرتاچ ده‌ڵێت:”زه‌مه‌ن، شه‌به‌حێكی وه‌همی ترسێنه‌ره‌ ..(36) له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، زه‌مه‌ن زۆر خێرا ده‌ڕوات و له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌رخۆو هێمن و ورد ناتوانین لێی غافڵ بین ، ڕووداو له‌دوای ڕووداو دێت و (شوێن وزه‌مه‌ن)ده‌گۆڕێت …كه‌به‌زمانی د.عبدالملك مرتاچ (تۆڕی گێڕانه‌وه‌) دروستده‌كات له‌هه‌مان كاتدا ئاراسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن)یش دیاریده‌كات . هه‌ربۆیه‌ ئه‌م رۆمانه‌ توانیویه‌تی له‌م ئاسته‌شدا كێشه‌ی قوڵ و فه‌لسه‌فی نمایش بكات و خۆی به‌ كێشه‌ بكات وبایه‌خ وگرنگی خۆیمان بۆده‌ربخات ……
  • 4/ (كاره‌كته‌ر)/
    له‌م ئاسته‌دا ئه‌وه‌ی لای من كه‌زۆر شایانی سه‌رنج و لێوورد بوونه‌وه‌بوو ، ئه‌وه‌بوو كه‌له‌م رۆمانه‌دا (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا، كه‌سایه‌تی زۆرو زه‌به‌ندوجۆراوجۆرنین و جێی سه‌رنجی منی خوێنه‌ر بوو كاتێك ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ ده‌بینم له‌نووسین كه‌چی كاره‌كته‌ركان هه‌موویان به‌یه‌ك زمان و به‌ڕیتمێكی شیعری ده‌دوێن ، به‌جۆرێك گه‌ر ناوه‌كان نه‌نووسیت و ناوی كاره‌كته‌ر دیارنه‌بێت دركی ناكه‌ین هی كێیه‌ و ونه‌ و خاوه‌نی ده‌نگی جیاوازی خۆیان نین كه‌ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه‌ یه‌كێك بووله‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ربوونی (كێشه‌)ی گێرانه‌وه‌ له‌لای كاره‌كته‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و رۆمانانه‌ی تری نووسه‌ر كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌زمانی جیاوازو ئازاد ده‌په‌یڤین كه‌به‌بۆچوونی به‌نده‌ ئه‌مه‌ خاڵی لاوازی رۆمانه‌كه‌یه‌ و خۆئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌شی شاعیر بێت ئه‌واهه‌مووكاره‌كته‌ره‌كان (وه‌كو شاعیر) قسه‌ده‌كه‌ن ….
    به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌و به‌پێویستی نازانم هیچی له‌باره‌وه‌ بلێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كان خۆیان له‌ یه‌كتری جیا نه‌ده‌كرده‌وه‌و ئازاد نه‌بوون به‌ڵكو نووسه‌ر هه‌مویان به‌زمانێك و به‌ڕیتمێكی دیاری كراوو له‌یه‌ك چووده‌دوێ، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێ دیالۆگ هه‌ن په‌ڕیون یان مانیه‌كی نیه‌ بۆنمونه‌ : خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ لاپه‌ڕه‌كانی : (ل72 كۆتا په‌ره‌گراف دێڕی شه‌ش تاكۆتایی یان بڕوانه‌ ل69) ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دیالۆگانه‌ن كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كان رۆڵیان له‌ گێڕانه‌وه‌و به‌كێشه‌كردنی ئه‌م رۆمانه‌دا هه‌یه‌ و هه‌رخۆشیان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئایا له‌ سه‌ر ئاستی كاره‌كته‌ر رۆمانی(سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) كه‌نووسه‌ره‌كه‌ی “كاك جه‌بار عوسمان “ه‌ خاوه‌نی كێشه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌ یان نا؟!!!
  • كۆتایی :
    ڕۆمان به‌( سیما , ,شێوه‌ ـ شكڵ ) یه‌كانی دیاری ناكرێت به‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌ مه‌دلوله‌كانی دیاری ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ بیری خه‌یاڵكه‌ره‌كه‌وه‌ (41) ئه‌وه‌تا نوسه‌ر چه‌ندان نمونه‌ و به‌ڵگه‌ی به‌ هێزی به‌یان كردووه‌ له‌م باره‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئاخاوتنه‌كانی پێشومه‌وه‌ كه‌ ده‌توانرێت مه‌دلوله‌كانی به‌ باشی بخوێنرێته‌وه‌ و ئه‌ركی خوێنه‌ره‌ كه‌ به‌ ( ڕژد – جددی ) بدوێت و بتوانێت ده‌قی ناواه‌زه‌و شاكاره‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌ بخوێنێـه‌وه‌و ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نها بۆچوونی خۆمان وه‌كو خوێنه‌ر به‌یان كرد ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری ئه‌م شاكاره‌ كوردیه‌ن .

ڕێبازمحه‌مه‌د جه‌زا
17/5/2019

((سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان))
1_ (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێك هاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق , وه‌رگێڕانی (مه‌سعود بابایی) ، له‌ بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ (56) چاپی یه‌كه‌م ,هه‌ولێر (2005) كتێبی سێ هه‌م ل 135 2 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 137 3 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 139 4 (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق , وه‌رگێڕانی (مه‌سعود بابایی) ، له‌ بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما زنجیره‌(22)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر(2007) كتێبی چواره‌م ل 20 5 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 19 6 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 19 ـ 20 7 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 54 8 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 55 9 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 7 10 _ مجموعه‌ حیوارات مع (جولیا كریستیفا ) ، مجله‌ المدی)عدد (16) السنه‌ الپانیه‌ (1997)ص 40 11- (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی): پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی دووهه‌م ، وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ (56)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل124 12- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل23 13- رۆمان چییه‌ ؟
14- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه‌ الروایه‌- بحپ فی تقنیات السرد، عالم المعریفه‌ 240كانون الاول 1998ێ16 15- (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی یه‌كه‌م ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوتر ل3 16- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه‌ الروایه‌- بحپ فی تقنیات السرد، نفس المصدر السابق ، ص 16 17- نفس المصدر ص27 18- نفس المصدر 37 19 نفس المصدر 66 20- نفس المصدر 15 21- بیرنارفالیت ؛ النص الروائی ؛ ترجمه‌ ؛ د. رشید ؛ منشورات iv ,Nathan ,paris,1992ص38 22-(بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی یه‌كه‌م ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ل33
23- ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووتاره‌كه‌ی ( سعید یقگین-،فی المسگلح السردی العربی)كه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت دا بڵاو بۆته‌وه‌ . 24- ئاوا ت محه‌مه‌د : له‌ په‌راوێزه‌وی: (گێڕانه‌وه‌و ئاماژه‌ نادیاره‌كانی به‌ رله‌ ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند) گۆڤاری ئاینده‌ ژماره‌ 47 ی ساڵی 2003 ،ل47 25- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل26 26- كامه‌ران محه‌مه‌د : ڤیكۆو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو : (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی ڕه‌خنه‌ییه‌ ) ، سلێمانی 2006، ل54 27- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل70 28- هه‌مان سه‌رچاوه‌ل97 29- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 119
30- سیدنی فنكلیشتاین : ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه‌ له‌میوزیكدا ، وه‌رگێڕانی : ستاركریم ، پیاچوونه‌وه‌ی : ع.ج.سه‌گرمه‌ ، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپی یه‌كه‌م سلێمانی 2005ل11-12 31- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 12 32- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل10 33- ستارقادر : وێنه‌كێشان چییه‌؟-(كۆمه‌ڵه‌ وتار) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی بزاڤی رۆشنبیریی سلێمانی زنجیره‌ی ژماره‌”16″چاپی یه‌كه‌م 2006ل131 34- هه‌مان سه‌رچاوه‌ل131-132 35- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه‌ الروایه‌ ، نفس المصدر السابق، ص199 36- نفس المصدر السابق ص 199




له‌په‌راوێزی نمایشی شانۆیی كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری … ڕێباز حەمەجەزا

ناوی نمایش / كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری
نووسینی / ئێریك ئیمانوئێل شمیت
وه‌رگێڕانی / مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
سینۆگرافیاو ده‌رهێنان / جه‌بار محه‌مه‌د
نواندنی / شایی نه‌جار ، زمناكۆ كه‌ریم

نه‌ریتم نییه‌ له‌باره‌ی هه‌موو به‌رهه‌مێكی شانۆییه‌وه‌ بنووسم یان قسه‌ی له‌باره‌وه‌ بكه‌م ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌رهه‌م كه‌زیندوون یان قسه‌ كردن ده‌رباره‌یان قورس و زه‌حمه‌ته‌ ، ده‌بینین بێده‌نگی لێده‌كرێت یان زۆرێكیش له‌و باسانه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ی ڕوپامایی و پیا هه‌ڵدان وه‌ یان پیا هه‌ڵشاخان ..به‌هه‌رحاڵ من لێره‌دا وه‌كو بینه‌رێكی شانۆ سه‌رنجی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو كه‌ به‌باوه‌ڕی من به‌رهه‌مێكه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ قسه‌ی جددی تر و زیاتری له‌باره‌وه‌ بكرێت بۆئه‌م بۆنه‌یه‌و لێره‌دا من ته‌نها به‌م جۆره‌ ده‌دوێم .
گرنگترین شت بۆتێگه‌یشتن له‌ شانۆ كاركردنه‌ له‌ناوسیستم و به‌رنامه‌یه‌كی توند وتۆڵ و بوونی پێشینه‌ی تیۆری و مه‌عریفیه‌ ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ ، به‌كورتی : شانۆ له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ له‌ دوو شه‌ق پێكدێت و له‌ دوو هێڵی گشتیدا به‌یان ده‌بێت : “هونه‌ری ژیانكردن و هونه‌ری نمایشكردن ” دواتر ئه‌مانه‌ش ورد ده‌بنه‌وه‌ بۆئاسته‌كانی خواره‌وه‌ و قوتابخانه‌و میتۆدی هه‌مه‌ جۆری جیاوازی یان لێ ده‌بێته‌وه‌ .. به‌هه‌رحالً كاتێك به‌رهه‌مێكی شانۆی ده‌كه‌وێـته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوهێڵه‌ ته‌ریب و جیاوازه‌ مل ملانێی فیكری و فه‌لسه‌فی دروستده‌كه‌ن وڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ته‌واوی نمایشی شانۆییدا و ده‌چنه‌ ناو ستیل و شێوازه‌كانی كاركردنه‌وه‌ ..

دمه‌وێت بڵێم : ئێمه‌ كاتێك ده‌توانین ، شانۆ له‌ڕووی كه‌لتوریه‌وه‌ بخوێنینه‌وه‌ كه‌ توانیبێتمان چێژ و مه‌عریفه‌ی هه‌مه‌جۆرو جیاواز به‌رهه‌م بێنین نه‌ك له‌دۆخێكدا زۆرێك له‌به‌رهه‌مه‌كان هاوچه‌شن بن و له‌یه‌ك بچن و فره‌جۆر نه‌بن ، ئه‌وكاته‌ له‌ گرنگی خوێندنه‌وه‌ ی به‌رهه‌مه‌كان تێده‌گه‌ین ، جاگرنگ نیه‌ له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ بروامان به‌چیه‌و چۆن كاری تێداده‌كه‌ین !! واته‌ ناكرێت به‌رهه‌مه‌كان به‌ یه‌ك جۆر و به‌یه‌ك شێوه‌ بخوێنینه‌وه‌و لێكبده‌ینه‌وه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی پێویستی و شێوازی ئه‌وه‌ی كاری تێدا كراوه‌ نه‌ك ئێمه‌ چۆن تێده‌گه‌ین وچی ده‌كه‌ین ؟
ئیریك ئیمانوئیل شمیت : نووسه‌ری (كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری)له‌دایكبووی 28ی مارس 1960 رۆمانووس وشانۆنامه‌ نووس و ده‌رهێنه‌رێكی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌لجیكیه‌ چه‌ندین به‌رهه‌می جیهانی هه‌یه‌ ناسراوترینیان : ” مسیۆ ئیبراهیم و گوڵه‌كانی قورئان ” و شانۆنامه‌ی :” دانپێدانه‌ كانی ژن و مێردێك “(1) و ئه‌م ده‌قه‌ی كه‌ ئه‌م ستافه‌ كاریان له‌سه‌ر كردووه‌ سه‌ربه‌ قوتابخانه‌ی “ته‌عبیری ” یه‌و له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ سه‌ربه‌ قوتابخانه‌ی ” ژیانیه‌” و توانیویه‌تی سیستم و نۆرمی دیاریكراوی خۆی هه‌بێـت و به‌شێوه‌یه‌كی سایكۆلۆژی كاری تیاكراوه‌ و لێره‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامی بۆنمایش ده‌كه‌م له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ :

ده‌ق و نووسه‌ر سینۆگرافیا نواندن ده‌رهێنان

قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی شانۆیی له‌ ڕووی تیۆری و زانستیه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ ده‌قی شانۆنامه‌كه‌وه‌ بێت چونكه‌ بنچینه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ پێكد ێنێت و ده‌یكات به‌به‌رهه‌مێكی سه‌ركه‌وتوو هونه‌ری یان به‌رهه‌مێكی لاواز و نا هونه‌ری بۆئه‌وه‌ی به‌وردی له‌و پرۆسه‌یه‌ بكۆڵینه‌وه‌ له‌نمایشه‌كه‌دا دووئاست دیاری ده‌كه‌م كه‌ په‌یوه‌ست به‌م قسه‌كردنه‌ په‌نا بۆده‌قی نمایش ده‌به‌م نه‌ك ده‌قه‌كانی تر كه‌ئه‌وانیش بریتیتن له‌ : یه‌كه‌م /ناسینی نووسه‌ر دووه‌م / ده‌ق له‌نمایشدا چونكه‌ شێوزاو جۆری مامه‌ڵه‌كه‌مان بۆده‌ستنیشان ده‌كات واته‌ كه‌ زانیمان نووسه‌ر چۆن هاتۆته‌ ناو نمایش بێگومان كارئاسانی مان بۆده‌كات تاپێگه‌ی نووسه‌ر بدۆزینه‌وه‌ له‌نمایشدا كه‌ به‌پێی سیستمی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌م جۆره‌ ده‌یخوێنمه‌وه‌ :

  • ده‌ق و نووسه‌ر له‌نماشی شانۆیی : (كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری) دا :
    ناسینی باكگراوندی نووسه‌ر : بریتیه‌له‌ قوتابخانه‌ی ته‌عبیری و كاریگه‌ری ( فه‌لسه‌فه‌ی كانت) چۆن ؟ گه‌ركه‌مێك بابه‌ته‌كه‌ ساده‌و ڕونتر بكه‌مه‌وه‌ كه‌ده‌ڵێن كاریگه‌ری قوتابخانه‌ی ته‌عبیری واته‌ له‌ڕووی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ كوێی ئه‌م ده‌قه‌ نمایشكراوه‌وه‌ یان چۆن ته‌عبیری لێكراوه‌ ؟ له‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی كانت زیاتر له‌ڕووئیای هاوبه‌شدا به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌روئیای ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بریتیه‌له‌ بوونی : ( بیری فه‌لسه‌فی و بیری سه‌ره‌كی و بینای درامی ) كه‌به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر به‌یان كراون . ته‌عبیریه‌ت چیه‌؟ و چۆن هاته‌ ناو پرۆسه‌كه‌وه‌؟
    ( ته‌عبیریه‌ت غه‌ریبایه‌تی مرۆڤ له‌جیهانی سه‌رمایه‌داریدا ده‌رده‌بڕێت . ئه‌ومرۆڤه‌ی له‌ناو هه‌زاراندا ده‌ژیا به‌ڵام غه‌ریبه‌ لێیان … زۆری خه‌ڵك و جه‌نجاڵی شار ، پتر نامۆیی ده‌ڕسكێنێت .. مرۆڤیش ده‌بێته‌ به‌شێشتێك له‌شته‌كان ، ته‌نانه‌ت بێ هێزترینی شته‌كانیش ) (2)گه‌ر له‌وچه‌ند ڕسته‌یه‌ ورد بینه‌وه‌ هه‌ردووكاره‌كته‌ری ژن و پیاو له‌م ده‌قه‌دا غه‌ریبیان به‌یه‌كتر له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ مرۆڤ سه‌ری ده‌ سوڕمێت له‌و په‌یوه‌ندیه‌ تاڕاده‌ی زۆربه‌ی كات ده‌كه‌وێته‌ گومانی ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌م دوانه‌ چی یه‌كترن ؟ له‌ناو خه‌ڵكێكی زۆره‌وه‌ بۆ گۆشه‌ی ماڵێك و له‌وێشه‌وه‌ بۆخواردنه‌وه‌ی مه‌ی و ته‌نانه‌ت یه‌كتر به‌كارهێنانیش بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به‌یه‌كتری بهێنن ئه‌مه‌ ئه‌و دۆزه‌یه‌كه‌ ڕیبازی نووسه‌ر له‌ئه‌ده‌بدا ده‌كاته‌ ئاماده‌بوویه‌كی گرنگ و كاریگه‌رو به‌جۆرێك هه‌ست نه‌كه‌ین نووسه‌ر له‌نمایشدا بوونی نییه‌ .
  • كه‌ باس له‌ ڕوئیاش ده‌كه‌ین بۆهه‌رسێ دۆخه‌كه‌ به‌بی َتێگه‌یشتن له‌ فه‌لسه‌فه‌ی كانت كه‌مێك بابه‌ته‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ لێره‌دا بیڵێم به‌هیچ جۆرێك قسه‌كردن نیه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ی كانت به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وكاریگه‌ریانه‌یه‌ كه‌له‌ده‌قدا به‌دی ده‌كرێت بۆنمونه‌ : (كانت له‌بابه‌ته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ئاوه‌ز ده‌كات به‌ پێوه‌ر بۆ توانای هه‌ڵسه‌نگاندن و حوكمدان ئه‌وجا ویست و توانای تاكه‌كه‌س بۆ تێگه‌یشتن و خه‌مڵاندن ، دواتر هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان (3)گه‌ رله‌م تێگه‌یشتنه‌وه‌ بڕوانینه‌ باسه‌كه‌ ده‌بینین له‌ناو بازنه‌ی ناسینی نووسه‌ردا به‌ته‌واوی له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌كانی (ژن وپیاو ) دابه‌دی ده‌كرێن و هه‌مووئه‌وه‌ی كه‌باسم كرد ده‌ی سه‌لمینێت كه‌ ده‌قی نمایش له‌سنوری بازنه‌ی نووسه‌ردا و له‌فه‌له‌كی نووسه‌ر دوورنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ .
    سینۆگرافیای نمایشی شانۆیی : (كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری):
  • نه‌خشه‌ ی هونه‌ری یان ته‌قه‌نی (4)به‌كوردی دیمه‌نسازی، Scenographyسینۆگرافیا به‌ ئینگلیزی –
    مه‌به‌ست له‌ هه‌مووبه‌شكانی پێكهاته‌ی دیمه‌نێكی شانۆییه‌ هه‌رله‌ “دیكۆر ، رووناكی ، ئارایشت ، جل وبه‌رگ ، ئێكسسوار، موزیك وهتد ” گه‌رته‌ماشا بكه‌ین ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌شی زۆری پێكهاته‌كان له‌ ناو دیكۆردا به‌دی ده‌كرا له‌گه‌ڵ ئێكسسوارات وكه‌ل و په‌له‌كانی تر و به‌شێوه‌یكی كه‌متر بۆڕووناكی و كه‌متریش بۆ موزیك و جل و به‌رگ و ئارایشت و هتد ساده‌و ساكار ڕێك وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ژیانی ئاسایی و كه‌توار –واقع- یدا هه‌یه‌ وبێگومان من وه‌كو وه‌رگرێك هه‌ستم كرد ئه‌وه‌ ڕێك ئه‌كاردانه‌وه‌یه‌كه‌له‌ ئه‌نجامی ژیانی رۆژانه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت و هه‌ستم نه‌كرد شتێكی تر هه‌بێت كه‌ زه‌رور بێت له‌نمایشه‌كه‌دا و زیانێكی به‌كه‌ش و بارودۆخه‌ ده‌رونیه‌كه‌ گه‌یان بێت هه‌ر له‌ مزاج و بیرو بۆچونی كه‌سه‌كان و سروشتی ئه‌م ماڵه‌ و هه‌ڵواسین و شێوازی دانانی تابلۆكان و په‌رت و بڵاویه‌كه‌ی و كۆكردنه‌وه‌ و كتێبخانه‌و په‌رده‌و هتد كه‌ به‌بۆچوونی من ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و نارێكیه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆئه‌و ژینگه‌یه‌ی پێشووی ئه‌وماڵه‌ كه‌به‌و جۆره‌ به‌جێیان هێشتووه‌و چونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا هه‌وڵی ڕیكخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن به‌گشتی پێم خۆشه‌ له‌سه‌ردوو ئاست سینۆگرافیا بخوێنمه‌وه‌ .
    سینۆگرافیای نمایشی شانۆیی : (كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری):

ته‌عبیریه‌ت : هه‌موو ئه‌و مانیفێستوو به‌رنامه‌ تیئۆریانه‌ی له‌ته‌عبیریه‌ته‌وه‌ ده‌رچوون هاوبه‌شن : له‌ڕوانگه‌ هه‌مه‌لایی یه‌كه‌یان بۆئاده‌میزادی خاوه‌ن رۆح و له‌ش و ده‌روون و هه‌ست له‌یه‌كتدا … له‌به‌ر ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌رهه‌ڵستی ئه‌ ڕه‌وته‌ فۆرمالیست و ئیستاتیكی یه‌ په‌تیانه‌یان كردن كه‌ته‌نها بۆ به‌دی هێنانی فۆرمی ته‌واو(…) ئازادكردنی واقیع له‌ چوارچێوه‌كانی ، ئازاد كردنی ئێمه‌ له‌واقع وه‌تێپه‌ڕكردنی نه‌ك به‌ په‌نا به‌ر ئامڕازه‌ تایبه‌تی یه‌كانی (5) ئه‌مه‌ش به‌ڕونی له‌ سینۆگرافیای نمایشی شانۆیی كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری دا بینراون و هه‌ستم پێكردوون .

سایكۆلۆجیا
به‌لای یۆنگه‌وه‌ كاری هونه‌ری دیارده‌یه‌كی سایكۆلۆژی ، ره‌نگه‌ زۆر هۆی كه‌سی و ڕه‌گه‌زی بێ ئاگایی ڕوون بكاته‌وه‌ (….) قوتابخانه‌ی فرۆید، هه‌موو هونه‌رمه‌ندان به‌(نه‌رجسی) داده‌نا ، واته‌ پێگه‌یشتنی سایكۆلۆژیان ته‌واو نه‌بووه‌ (7) ئه‌مه‌ ده‌مانبات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ بۆ بارسته‌و ڕه‌نگ و شێوازی دانان وپه‌رت و بڵاوی ئه‌و سینۆگرافیایه‌و دواتر هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و شپرزه‌ی و دۆخه‌سایكۆلۆجیه‌ی به‌تایبه‌تی له‌ تابلۆكاندا ته‌واو كه‌شێكی ده‌رونی هه‌مواركراوی هونه‌ریمان پێده‌به‌خشن و دۆخی مزاجی بۆ نمایشه‌كه‌ ڕاده‌گرت و یارمه‌تیده‌رێكی باشی به‌هامیزاجی و ده‌رونیه‌كانی نمایش بوو .

نواندن له‌ نمایشی شانۆیی : (كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری):
یه‌كێك له‌توخمه‌ جددی و كاریگه‌ره‌كانی نمایش بریتی بوو له‌و نواندنه‌ قوڵ و سایكۆلۆژیه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ئه‌كته‌ره‌ به‌شداربووه‌كانی نمایش كه‌له‌ڕووی ڕیتم و ده‌نگ و جه‌سته‌ وته‌كنیكی نواندنه‌وه‌ له‌ئاستێكی باڵاو به‌رزدا ده‌بینرا به‌جۆرێك كرداره‌كان هه‌ستێكی قوڵ و ناوه‌كی و جوانیان پێشكه‌ش ده‌كرد ده‌توانم به‌م هێلكاریه‌ نمایشه‌كه‌ له‌ڕووی نواندنه‌وه‌ بخوێنمه‌وه‌ :
كردار + هه‌ست) به‌ یارمه‌تی سایكۆلۆژیا (نواندن + ئیستاتیكا ) )
كرداره‌كانی نواندن له‌ناوه‌وه‌ بۆده‌ره‌وه‌و نه‌رم و ناسك و هه‌ندێكجار تووندو پڕبه‌جۆرێك من وه‌ك بینه‌رێك هه‌ستم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ نواندنه‌ به‌ڵكو دیالۆگ وتنه‌كان و ددان پێدانان و ده‌رچه‌ی پیته‌كان و هێزی ده‌نگی ئه‌كته‌ره‌كان له‌ ڕووی چینه‌كانی ده‌نگ و دروست به‌كارهێنانیان وای ده‌كرد زیاتر چێژ له‌و شێوازه‌ پێشكه‌شكردنه‌وه‌ربگرم ، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده‌ تێكه‌ڵ به‌نمایش ده‌بووم به‌دیار ئه‌و دۆخه‌ سایكۆلۆژیه‌وه‌ خه‌نی و ئاسووده‌بم كه‌ نواندێكی ڕاستگۆیانه‌و ئیستاتیكی و پڕله‌ چێژبوو بۆ من .
ده‌رهێنان له‌نمایشی شانۆیی 🙁 كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری):
ئه‌گه‌ر چی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی كاری ده‌رهێنان له‌م نمایشه‌دا بوونیان هه‌بوو به‌ڵام له‌ڕاستیدا وه‌كو كاری ده‌رهێنه‌ر وده‌رهێنان وون بوو به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی نمایشه‌كه‌ كه‌وتبووه‌ سه‌رپێكهاته‌كانی تری نمایش بۆنمونه‌ : ( پێكهاتن و تصویرو ئیقاع و پانتۆو جولًَه‌ ) وه‌ربگرین ده‌بینین وه‌ك ڕه‌گه‌زێك كاری وردی تیانه‌كرابوو ئه‌وه‌ی تری كه‌هه‌بوو له‌ ڕێی سینۆگرافیاو نواندنه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بوو نه‌ك وه‌ك پسپۆڕیه‌ك كه‌له‌ڕاستیدا بۆی هه‌بوو چه‌ند ڕیسكێك –مجازفه‌- یه‌كی هونه‌ری بكردبایه‌ له‌ به‌ركارهێنانی جوگرافیاو پانتایی نمایش و رێتمی نمایشه‌كه‌دا به‌ڵاًم به‌گشتی وه‌ك نمایشێكی هونه‌ری شایسته‌و سه‌نگین بووكه‌ ده‌كرێت مرۆڤ به‌و جۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ ئاسوده‌ بێت .
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێـت بڵێم ئه‌م سه‌رنجانه‌ی من ته‌نها وه‌كو بینه‌رێكی ئاسایی و ستاده‌ی شانۆ وه‌ربگرن ، له‌به‌ر گرنگی به‌رهه‌مه‌كه‌ به‌شایسته‌ی قسه‌كردنم زانی و ئومێدی به‌رده‌وامی وكاری زیاتر بۆستافی نمایش و سوپاس بۆئه‌وه‌ی كه‌چێژو هونه‌ریان پێداین .

سه‌رچاوه‌كان :
1) https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A5%D8%B1%D9%8A%D9%83_%D8%A5%D9%8A%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%8A%D9%84_%D8%B4%D9%85%D9%8A%D8%AA
2)كه‌مال میراوده‌لی ، فه‌لسه‌فه‌ی جوانی وهونه‌ر (ئیستاتیكا) له‌بڵاوكراوه‌كانی زانكۆی سلێمانی ساڵی 1979ل298 3) كه‌ریم مسته‌فا ، فه‌لسه‌فه‌ بۆمنداڵان P4Cزنجیری كتێبی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ،كتێبی سه‌رده‌م ژماره‌(583) ل45 4) https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%8A%D9%86%D9%88%D8%BA%D8%B1%D8%A7%D9%81%D9%8A%D8%A7
5) كه‌مال میراوده‌لی ، فه‌لسه‌فه‌ی جوانی وهونه‌ر (ئیستاتیكا) له‌بڵاوكراوه‌كانی زانكۆی سلێمانی ساڵی 1979ل300 6) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل329




تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە و نمایشی ” شانۆی دکتۆر فاوست

شوێن: هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی

کات: 4:00ی ئێوارە

ڕێکەوتی: 28/2/2019




پێشه‌نگی شانۆی نامۆو ئه‌فسوونی رۆژهه‌ڵات … نووسینی : د. محه‌مه‌د جه‌لال — ئاماده‌كردنی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

ئارتۆ فێرخوازێكی نه‌جیبی ئه‌و مامۆستایه‌ بوو كه‌ناوی ” ئه‌لفرێد جاری” یه‌، له‌ساڵی 1926دا به‌هاوكاری ” رۆجیه‌ ڤیتراك – Roger Vitrac ” هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی “شانۆی ئه‌لفرێدجاری ” كه‌ له‌م شانۆیه‌وه‌ “بیر” ه‌ پێشه‌نگه‌كانی ئارتۆ ده‌رباره‌ی شانۆ ته‌قینه‌وه‌ . هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌ ژێده‌ره‌ گرنگه‌كانی شانۆی هاوچه‌رخ له‌پاڵ ئه‌زموونه‌كانی” ئه‌لفرێد جاری” دا، توێژه‌ران باوه‌ڕیان وایه‌ به‌هۆی بیرو بۆچونه‌كانی ئه‌لفرێدجاریه‌وه‌و بیره‌ ” مبعپره‌ – په‌رش و بڵاوه‌ ” كانی و توێژینه‌وه‌ چاكسازیه‌كانیه‌وه‌ به‌ره‌و تیۆری شانۆی “دڵڕه‌قی – قسوه‌ “چوو كه‌ له‌ناو كتێبی “المسرح و قرینه‌ – شانۆو گریمانه‌” كه‌ی ساڵی” 1938ز “بڵاو بۆوه‌ .

كه‌سێتی ئارتۆ ئاره‌زوو ده‌جوڵێنێت بۆ توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوون ، به‌ڵام لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌سه‌ر ئه‌ولایه‌نه‌ی كه‌ له‌خاڵێكدا كۆكیكن له‌سه‌ری ئه‌ویش پاشماوه‌ی شانۆی رۆژهه‌ڵاته‌ له‌شانۆكه‌ی ئارتۆدا و په‌رۆش بۆ دیارده‌ غه‌یبیه‌ “میتافیزیكیه‌كان ” و ڕێگا جادوییه‌كانی لای گه‌لانی سه‌ره‌تایی و له‌ دۆخه‌كانی “هه‌وه‌س و جادووگه‌ری ” ئه‌و جیهانه‌ ناماقوڵه‌ی كه‌كاریگه‌ری دانا له‌سه‌ر جه‌سته‌و رۆحی . ژێده‌ره‌ فكری و فه‌لسه‌فی و ئه‌نترۆپۆلۆجیه‌كانی كردووه‌ به‌ “شانۆی دڵڕه‌قی ” وه‌كو له‌ معجمی ئادابی فه‌ره‌ِنسی ساڵی 1968 دا هاتووه‌ كه‌ ئالوده‌بوون به‌ شانۆی “باو” لای ئه‌و بگێڕه‌وه‌ی توخم و ژێده‌ره‌ و هه‌یكه‌لی تیۆری دۆزینه‌وه‌ی داهێنانی شانۆییه‌ له‌ڕووی رۆحی و ژیانی . له‌م كرده‌یه‌دا ئارتۆ یاخی بوو له‌ ڕێگاكانی شانۆی واقعی و سایكۆلۆجی و بنه‌ماكانی شانۆو ده‌چێته‌ سه‌ر ئه‌نترۆپۆلۆجیای ژیاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پێچه‌وانه‌ی “صفا‌و – ڕوون” ی رۆح و “السجیه‌ – خوو” بارگاوی كردنیان به‌ شارستانی ئه‌وروپی و شانۆی رۆژئاوایی تا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وتوخم و ژێده‌رانه‌بكات كه‌ پاشكۆ و لاوه‌كی و دوورن له‌چه‌ق كه‌ ئارتۆ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ستابه‌ جیاكردنه‌وه‌ی توخمه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌و چه‌قه‌و منتیمیه‌كانی واقعی ماددی به‌و سیفه‌ته‌ی وه‌رگیراوێكی ڕاسته‌و خۆن و فڕێدانی به‌ره‌و په‌راوێزو ڕاكێشانی په‌راوێزیی و لاوه‌كیانه‌ بۆ چه‌قی ” نواه‌ – مه‌به‌ست” ی گوتاری شانۆی هاوچه‌رخ .

“تعلیل – پاساو” ی ئه‌و گۆڕانه‌ چییه‌؟ كه‌ ده‌بێته‌ شانۆیه‌كی رۆژئاوایی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای وشه‌ی بابه‌تی شانۆیی كه‌ شایانی ته‌قه‌نیه‌كان و خه‌یاڵه‌كان و جوانیه‌كانن ، هه‌روه‌ها وشه‌كه‌ ده‌رباره‌ی چه‌مكی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ جوڵه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ له‌هه‌مان كاتدا شانۆی دڵڕه‌قی ده‌ستبه‌ردار ده‌بێـت تاكۆتایی . له‌باره‌ی وشه‌وه‌ “هه‌رده‌قێك” و له‌و ئاراسته‌یه‌وه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نوێ و تازه‌ و وه‌زیفه‌یی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر توخمه‌كانی تردا بێت ، به‌تایبه‌تی ده‌رهێنان ، له‌وه‌دا جه‌خت بكاته‌ سه‌ر توخمه‌ درامیه‌كان “خودی سیفه‌ته‌ شانۆییه‌ پوخته‌كان ” ، واته‌ له‌ڕوویه‌كی تره‌وه‌ جه‌ختكردنه‌ سه‌ر پێكهاته‌كانی تری سه‌رته‌خته‌ی شانۆ ، به‌تایبه‌تی مۆزیك و سه‌ما و هونه‌ری شێوه‌كاری و نواندنی بێده‌نگ و گۆرانی و ڕووناكی و دیمه‌ن . وه‌ ئه‌و توخمانه‌ تێكه‌ڵده‌كرێن به‌شێوه‌یه‌كی قووڵی وا كه‌ ئارتۆ ناوی ده‌نێت :” شاعیریه‌تی ڕووداو ” كه‌هه‌میشه‌ گرنگترین ئامڕازی ده‌ربڕینن له‌شانۆدا .

ئه‌و توخمانه‌و تێكه‌ڵكردنیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاده‌ گه‌وره‌یه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشی شانۆییه‌ لای ئارتۆ و جوانیه‌ له‌شانۆی “بالی” . ئه‌و جوانیانه‌ی ناكرێت به‌رگری سیحری بكه‌یت و بانگی بكه‌یت له‌كاتێكه‌ وه‌ بۆكاتێكی تر ، ئارتۆ ده‌ڵێت : “دوای بینینی یه‌كه‌م نمایشی شانۆیی گروپی بالی كه‌ توشی سه‌رسامی كردین له‌ به‌رامبه‌ر چه‌مكه‌ نامۆكانی شانۆ كه‌ زۆربه‌ ئینكاری لێده‌كه‌ن له‌هه‌ر سیفه‌تێكی شانۆییدا ، له‌كاتێكدا جوانترین ده‌ربڕینن له‌ شانۆی پوخته‌ دا .

له‌و ڕوانینه‌دا ئێمه‌ی ئه‌وروپی عه‌قڵانین كه‌هه‌ست به‌ ” گقگقاتها –ته‌قه‌ته‌ق ” ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو شوێنێك، هه‌ر له‌ چنینی جوڵه‌ ده‌قیقه‌كاندا و له‌گۆڕینی ده‌نگه‌ هه‌مه‌ جۆرو بێ كۆتاییه‌كاندا ، له‌م بارانی “الرنان – زرنگاندنه‌وه‌” یه‌دا كه‌ده‌بێته‌ دارستانێكی “شاسع – به‌رفراوان ” و هه‌روه‌ها هاوشێوه‌یه‌ی جوڵه‌كانی “ئه‌و زرنگاندنه‌وه‌ “یه‌دا. ئه‌و جوڵانه‌ ناگوێزرێته‌وه‌ بۆ ” الصرخه‌ –قیژه‌” یان ده‌نگ : هه‌مووشتێك به‌توافق و تێپه‌ڕ بوون له‌چه‌ناڵه‌ نامۆ و ئاركۆلۆژیه‌كانی فكردا ڕاسته‌و خۆ ده‌ڕۆن .

ئارتۆ له‌و بۆچونه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ ئه‌زموونی شانۆیی داده‌مه‌زرێنێت له‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونی ئه‌و ته‌م تومانه‌ی شانۆی رۆژئاوا ” وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ ناو ده‌برێت ” و ململانێ ده‌كات له‌گه‌ڵ شانۆدا له‌گه‌ڵ واقع و داڕشتنه‌وه‌ی به‌ زمانێكی مردوو و توندكردنی زمانی شانۆیی و ڕاكێشانی چه‌ندین زمانی تر له‌پێناو دامه‌زراندنی گوتاری داهێنه‌رانه‌ و ئه‌و زمانه‌ش هه‌وڵ ده‌دات كه‌ پاكژ بێت له‌ده‌قی پیشه‌یی بۆگۆڕینی زمانی ئیشاره‌ت و جوڵه‌ و جه‌سته‌و زمانێك كه‌له‌ شانۆی رۆژهه‌ڵاتی و گشتیه‌وه‌ و له‌ شانۆی “البالی ” به‌تایبه‌تی كه‌یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌ درامیه‌ پاكژه‌كانیه‌تی .




گه‌یشتن به‌لێواری فه‌نتازیا وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆكه‌توار … ڕانانی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا


“خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆمانی سیسه‌می خوێناوی ”
ناوی كتێب : سیسه‌می خوێناوی
ژانر: رۆمان
نووسه‌ر : جه‌بار عوسمان
ساڵی چاپ : 2017سلێمانی
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌ : 390
ڕانانی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن …..




هونه‌ری [نمایشكردن] له‌ شانۆیی دووپێغه‌مبه‌ر دا … نووسینی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

پوخته‌:
هونه‌ری نمایشكردن بابه‌تێكی نوێ نییه‌ ، به‌ڵكو ئه‌م هونه‌ره‌ پێشتر هه‌بووه‌و ناسراوبووه‌ ، هه‌روه‌كو له‌م توێژینه‌وه‌یه‌شماندا جه‌ختی لێده‌كه‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ به‌دیاریكراوی بۆ ده‌ستنیشانكردن و په‌یوه‌ست به‌نمایشی شانۆیی دووپێغه‌مبه‌ر وه‌ك بناغه‌یه‌ك له‌میتۆدێكی دیاریكراودا ده‌یخوێنمه‌وه‌ كه‌دواتر له‌رێی جیاوازیه‌كانی نێوان هونه‌ری (ژیانكردن و نمایشكردن)ه‌وه‌ ، بنه‌ما ڕێكخراوو رۆشنه‌كانی نمایش ده‌خه‌مه‌به‌ر باس و خواسی زانستی كه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌دا به‌ ئاشكرا دیاربوون و په‌یڕه‌و كرابوون ،ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا زانراوه‌ له‌دایكبوونی میتۆدی نمایشكردن له‌ شانۆدا په‌یوه‌سته‌ به‌ میتۆدێكی دیاری جیهانی وه‌كو مایرهۆڵد كه‌ له‌ئێستادا وه‌ك ئایكۆنێكی دیاری شانۆله‌ جیهاندا گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌. ئاشكرایه‌ پێشتر له‌كوردستان كه‌متر قسه‌و باسی زانستی له‌باره‌وه‌ كراوه‌و ڕه‌وایه‌تی ده‌درا به‌تیویریزه‌كردنی به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كان و زۆرتر وه‌ك هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی خوێندنه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كان ده‌كران كه‌ جیاوازی خوێندنه‌وه‌كان له‌ئاستێكی نزم دابوون له‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ندێ قسه‌ی گرنگ و كاریگه‌ر ، ….

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن …..!




بینه‌ری شانۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان … نووسینی: ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

بینه‌ری شانۆ وه‌كو بابه‌تێكی گرنگ وپێویست ، ده‌بێته‌ دیوی ته‌واوكاری به‌رهه‌مێكی كامڵ و پێگه‌یشتووله‌كاتی نمایشی شانۆییه‌كاندا ، به‌جۆرێك هیچ به‌رهه‌مێكی شانۆیی نییه‌ به‌بێ بینه‌ر واتایه‌كی هه‌بێت یان به‌مانایه‌كی تر به‌رهه‌مێكی شانۆیی له‌ هاوكێشه‌یك پێكدێت : ( به‌رهه‌می ئاماده‌كراو بۆنمایش ) له‌به‌رامبه‌ردا (بینه‌ری نمایشه‌ شانۆییه‌كه‌ ) . له‌به‌رئه‌وه‌ ی بینه‌ر گرنگی و بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ پێویستی به‌ تیۆریزه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی جدیش هه‌یه‌ به‌جۆرێك له‌ ئاست پێداویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت چونكه‌ هه‌رشتێك وه‌ك بابه‌ت خوێندرایه‌وه‌ ده‌بێته‌ (كلتوور) به‌مه‌رجێك خوێندنه‌وه‌ درێژكراوه‌ی به‌رهه‌مه‌كان بێت . بینه‌رو كلتوور دوانه‌یه‌كی پێگه‌وه‌گرێدراون و پێویستیان به‌ (میراتێك ) هه‌یه‌ تا بخوێندرێنه‌وه‌ ، فه‌رامۆش كردنیان ده‌ست به‌رداربوونی به‌شێكه‌ له‌نمایشه‌كانی شانۆ . بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێڕیدا به‌م نه‌خشه‌یه‌ گرنگی باسه‌كه‌ ده‌بێت له‌ میراتی شانۆیی وورد بینه‌وه‌ و پرسیاری لێبكه‌ین چونكه‌ له‌م دۆخه‌دا (میرات :بریتی ده‌بێت له‌ :

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن .....!




شانۆو سته‌مكاری … نووسینی ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

شانۆوسته‌مكاری دوو زاراوه‌ی دوورو له‌هه‌مان كاتدا نزیكن، به‌ڵام له‌ڕووی میتۆدیه‌وه‌ ئه‌م دوو چه‌مكه‌ له‌سه‌ر دووئاست و دووتایپی جیاواز یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌ یه‌كه‌میان : هونه‌ر كه‌ بنه‌ما ئیستاتیكیه‌كه‌یه‌تی و ئه‌وی تریان بنه‌ما سیاسیه‌كه‌یه‌تی كه‌ ده‌رگیری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیه‌ و له‌ڕوی مێژویه‌وه‌ پێشتر هه‌بووه‌و ناسراوبووه‌ . ئه‌وه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی لێده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت قسه‌ له‌سه‌رئه‌و بنه‌مافیكری و ئایدۆلۆژی و پۆپۆلیستیانه‌ بكه‌م كه‌ شانۆو سته‌مكاری هاو ئاهه‌نگ و له‌یه‌كچوو ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ ده‌بێت كه‌ له‌نێوان (شانۆ و سته‌مكاری)دا هه‌یه‌ و بنه‌ما ڕێكخراوو ڕوونه‌كانی كه‌ بۆ فێركردن و به‌كارهێنانی له‌ ئاماده‌كردنی به‌رهه‌میًَكی شانۆییدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن .

ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا زانراوه‌ له‌دایكبوونی میتۆدی سته‌مكارانه‌ له‌ پێر فۆرمانسی شانۆییدا ، په‌یوه‌سته‌ به‌ سیستمی سیاسی كه‌ له‌ئێستادا بابه‌تێكی گه‌رمی بازاڕی شانۆی هاوچه‌رخ و ناوچه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌كوردستان وه‌كو دیارده‌یه‌كی هاورده‌كراوه‌و له‌ ژێر كاریگه‌ری ته‌وژم ی ئه‌و لاسایگه‌ریه‌ باوه‌ی دنیای ئه‌مرۆ پیای ده‌گوزه‌رێًت ، پیاده‌ ده‌كرێت . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه‌ش پێش شانۆی مۆدێرن ڕه‌وایه‌تی نه‌ده‌درا یه‌به‌تیویریزه‌كردنی تاكو سیستمه‌ سیاسیه‌ مۆدێرنه‌كان هاتن و جڵه‌ویان گرتنه‌ ده‌ست و خۆیان له‌كرده‌ی ئاماده‌كردنی نمایشه‌كاندا ڕه‌نگیان دایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌ژیانكردن له‌سه‌ربنه‌مای زانستی و به‌زیادكردنی ئه‌و خاڵه‌ دیاله‌كتیكیه‌ی ده‌رباره‌ی ڕێبازی هونه‌ری هه‌یه‌ و له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ به‌ ڕێبازی نمایشكردن یان پێشكه‌شكردن .
ئه‌م مه‌عریفه‌یه‌ خزمه‌تی شانۆكار ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی بناغه‌یی له‌ناسینی سنووری وزه‌ی خۆی له‌و تیۆره‌دا و له‌ پێر فۆرمانسی ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌ خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ نمایش وه‌ یان ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ بینه‌ری به‌رخۆره‌كی یان قۆناغی پێًر فۆرمانس له‌شانۆدا و ده‌بنه‌ چێژو چه‌ناڵێك بۆ خۆشی وه‌رگرتن و خۆبه‌تاڵ كردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌ و كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندی به‌تین له‌ نێوان شانۆو وه‌رگر و به‌دوایدا خزمه‌تی ئامانجه‌ باڵاكه‌ی هونه‌ر كه‌ واده‌كات هه‌میشه‌ گومانی ئه‌وه‌ لای بینه‌ران دروست ببێت جگه‌ له‌و نمایشه‌ی بینیویانه‌ ئه‌وانی تر شتێكی ترن نه‌ك شانۆ !!

ده‌ستپێكردنی شانۆ ڕوه‌و ئاراسته‌ی سته‌مكاری له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ خاوه‌ن بیری به‌رهه‌مه‌كه‌ چۆن پرۆژه‌كه‌ ده‌خاته‌ پێش چاوی ده‌زگا یان ستاف یان گروپ یان هه‌رجێگایه‌كی تر ، جیاوازی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ دا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ترو به‌ پشتیوانیه‌كی تر و دیدگایه‌كی تره‌وه‌ وای لێده‌كرێت كه‌ هه‌مووان وابزانن بووه‌ته‌ شتێكی باوو ئاسایی له‌ پسپۆڕیه‌كانیاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت به‌ دۆخێكی زۆر ئاسایی ته‌ماشا بكرێت. گه‌ر چاوێك به‌ پوخته‌ی كاری شانۆ ی مۆدێرندا بگێرین له‌ شانۆی سروشتیدا په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی و به‌شێك له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی ، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نایه‌ت كه‌نیشتمانی هونه‌ری سته‌مكاری ئه‌وێ بێت و پێشینه‌ی نه‌بێت به‌ڵكو ئێمه‌ له‌ شانۆی مۆدێرندا خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كه‌ین گه‌رنا پێشینه‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌یه‌ كه‌له‌ گریك و رۆمان و شانۆكانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ درێژ ده‌بنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی شانۆی هندی و میسری و چینی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر ، به‌ڵام ئه‌م ناولێنانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ و دۆخه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵدانی جۆرێك له‌شانۆ كه‌پێشتر وێنه‌یه‌كی ڕێك وه‌ك خۆی نییه‌ و ئه‌و وڵاته‌و ئه‌و هونه‌ره‌ یان هه‌رشتێكی تر بگره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌رهونه‌رمه‌ندێكه‌وه‌ .

له‌م ئاراسته‌یه‌وه‌ هونه‌ری (شانۆو سته‌مكاری) به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ سه‌رهه‌لًنادات كه‌له‌دۆخی ژیانكردنی حه‌قیقی شانۆدایه‌ به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ له‌هونه‌ری به‌یانكردن و نمایشی دیمه‌ن و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بینه‌ران (جه‌ماوه‌ر) دا ، له‌به‌رئه‌م هۆیه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌سانێك هه‌بن بڵیئَن بۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شانۆی قۆناغه‌كانی پێشووتر ؟ زۆر به‌ساده‌یی وه‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ له‌ ئێستادا له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م قۆناغه‌دا گیرمان خواردووه‌ و چه‌قمان به‌ستوه‌ و هاتۆته‌ ناو ژیانی هونه‌ریمانه‌وه‌ كه‌متر كاریگه‌ری شانۆی كلاسیك یان نیو كلاسیك و رۆمانتیك ده‌بیندرێت ، گه‌رنا ده‌توانین هه‌مووی بده‌ینه‌ به‌رنه‌شته‌ری توێژینه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كات و ده‌رفه‌تی زیاتر مان ده‌داتێ‌ تا به‌وردی خۆمان بۆئه‌م كاریگه‌ریه‌ی سته‌مكاری به‌سه‌ر شانۆی نوێوه‌ ببینین ، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر به‌كورتی لێره‌وه‌ كۆتایی به‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌هێنم و ده‌یبه‌ستمه‌وه‌ به‌ شانۆی نوێ‌ له‌په‌یوه‌ست به‌ سته‌مكاریه‌وه‌ وبێگومان بووه‌ به‌به‌شێك له‌دنیای هونه‌ری ئێمه‌ و شانۆ له‌كوردستان پێی كاریگه‌ره‌ و ژه‌هراوی كردووه‌ و خاوێن بوونه‌وه‌ی نزیكه‌ له‌مه‌حاڵ .

مشتو مڕی زۆر هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی چه‌مكی سته‌مكاری، به‌جۆرێك به‌سه‌دان كتێب و چاپكراوی هه‌مه‌ جۆر نووسراون و ده‌نووسرێن كه‌ دنیای ئیًمه‌ی لێ بێبه‌شه‌ ، به‌ڵام له‌ په‌یوه‌ست به‌شانۆ دوای گه‌ڕانێكی زۆرم شتێكی وام نه‌ بینی كه‌شایانی ئاماژه‌ بۆكردن بێت و مرۆڤی كورد و شانۆكارو بینه‌رو وه‌رگره‌كانی بتوانن له‌باره‌یه‌وه‌ بخوێننه‌وه‌ . بۆئه‌وه‌ی له‌م كێشه‌یه‌ به‌ڕوونی تێبگه‌ین ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ بنه‌ڕه‌تی دۆزه‌كه‌ كه‌ نامه‌وێت له‌رٍووی فه‌لسه‌فیه‌وه‌ هیچی له‌ باره‌وه‌ بڵێم جگه‌له‌ ئاماژه‌ .

به‌گشتی من لێره‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه‌ و په‌یوه‌ست به‌ شانۆی مۆدێرنه‌وه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ كه‌ دابه‌شده‌بێت بۆ دووقوتابخانه‌ی سه‌ره‌كی ” ژیانكردن و نمایشكردن ” ، له‌م ڕوه‌وه‌ له‌ ناو شانۆكارانیشدا مشت ومرێكی زۆرهه‌یه‌ ده‌رباره‌ی شێوازی پێرفۆرمانسی شانۆیی و به‌رجه‌سته‌كردنی كه‌سێًـتی له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ . له‌به‌رئه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و دووقوتابخانه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ریشه‌یه‌ك كه‌ له‌چه‌ندین سه‌ده‌ی مێژوویی شانۆی جیهانیه‌وه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ . ئه‌م دووچه‌مكه‌ تازه‌نین ، به‌ڵكو ته‌نها په‌یوه‌ستن به‌ ئامانجی بنه‌ڕه‌تی شانۆوه‌ ، به‌پێًی پێویستی و پاراستنی تایبه‌تی هونه‌ری شانۆیی به‌ ئاراسته‌ی هونه‌ره‌ درامیه‌كانی تر كه‌ئه‌م دۆزه‌ دروست ده‌كات و ده‌یگۆرێت بۆ خاڵێكی دیاله‌كتیكی وروژێنه‌ر له‌ مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ودرێژده‌بێته‌وه‌ بۆ ئێستا له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ شێوازێكی ئیداره‌دانی كرده‌یی شانۆیی و به‌رده‌وام له‌ناوچه‌كه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆو له‌وێوه‌ بۆ ناو هۆڵه‌كان و بێگومان به‌هۆی ئه‌كته‌ره‌وه‌ و له‌پێناو وه‌رگر .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانی هونه‌ری و سته‌مكارانه‌ی شانۆكاران و هه‌ندێك له‌ جه‌ماوه‌ره‌كانی شانۆ ئاره‌زووی یه‌ك جۆر كرده‌ی بینین و تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌ شانۆو سیاسه‌ت ( مه‌به‌ست له‌ سیاسه‌ت به‌مانا ئه‌ مرۆییه‌كه‌ی !! نه‌ك حه‌قیقیه‌كه‌ی !) له‌نمایشكردنی دیمه‌ن و ساتی ژیانكردنی حه‌قیقی و رۆڵی نمایشه‌كان له‌و ڕوه‌وه‌ ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بهێڵنه‌وه‌ بۆ بۆچوون و تێگه‌یشتنه‌ هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌جۆره‌كانی تری شانۆ و بێ ئاگان له‌وه‌ی هه‌تا زۆرێك له‌ میتۆده‌ شانۆییه‌كان سوودیان له‌ قوتابخانه‌ی ” نمایشی و ژیان كردن ” وه‌رگرتووه‌و هه‌ندێك جار جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ڕه‌تناكه‌نه‌وه‌كه‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ پڕكردنی هۆڵی نمایشه‌كانی شانۆو دوور له‌ هیچ پێوه‌رێكی هونه‌ری و ئیستاتیكی ، به‌ڵكو ئه‌و بكه‌رانه‌ی شانۆ به‌شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، گه‌یشتن به‌بینه‌ر به‌ هه‌رپێوه‌رێك بێت .
به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی شانۆو میتۆد و قوتابخانه‌ شانۆییه‌كان ئه‌م گشتگیریه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌كو نمونه‌یه‌ك له‌م ڕوه‌وه‌ ( ویلیام شكسپیر) له‌ شانۆنامه‌ی ( ڕیچاردی سێهه‌م) دا له‌سه‌ر زاری (گڵۆسته‌ر )دا ده‌ڵێت : ” تووك و نه‌فره‌ت له‌ خۆ مه‌كه‌ ئه‌ی ئافه‌ریده‌ی نه‌شمیل ! چونكه‌ تۆ هه‌ردووكیانی ، هه‌م رۆژی هه‌م شه‌وی ” له‌مه‌دا جۆرێك له‌ ڕونی و تێفكرین ده‌خوێنمه‌وه‌ كه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌م شانۆكاره‌وه‌ هاتووه‌ نه‌ك له‌شتێكی تر وه‌ك هه‌ندێك له‌ ئه‌مرۆدا شانۆ به‌بێ تیۆرو به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی قوڵ و جددی و سه‌رپێیانه‌ وه‌كو خویه‌ك ته‌ماشاده‌كه‌ن . چونكه‌ فكر له‌ شانۆدا خۆی قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌زموونی شانۆی درامی كه‌ له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا به‌ره‌و فه‌نا بوون و نه‌مان ده‌چێت.

ته‌واوكردنی سوودی نمایش وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆ یه‌كه‌م جار تێده‌گه‌ین له‌ نرخ و گرنگی و بایه‌خی رۆڵی كاره‌كته‌ر له‌ پاراستنی هۆكاره‌كانی نواندنداو زیان گه‌یاندن بیرم كرده‌وه‌ ، ڕێگای داهێنان له‌ڕێی كاره‌كته‌ری ده‌ره‌كیه‌وه‌ و له‌وێوه‌ بۆشعووری ناوه‌كی. له‌وه‌دا باشه‌ كه‌ كاره‌كته‌ر دێت و پێر فۆرمانسی خۆی ده‌كات لێره‌دا و به‌م پێوه‌ره‌ پێویسته‌ شانۆكار سنوری وزه‌ی خۆی بزانێت له‌ ڕوو ی هونه‌ریه‌وه‌ و مه‌ودای ده‌نگی كاره‌كته‌ر بگوازێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته‌ نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كرداره‌كه‌ ئاره‌زوویه‌تی. ئه‌مه‌ جگه‌له‌ مه‌ودای كاریگه‌ری له‌هونه‌رو جه‌ماوه‌ردا ، به‌جۆرێكه‌ هیچ تێگه‌یشتنێك به‌دی ناكرێت به‌ هه‌ردوو میتۆده‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و به‌هۆی پشت به‌ستن به‌ ته‌كنیكی پێویست و هه‌ڵبژاردنی فۆرمی پێویست بۆ نمایش و به‌دیاریكراوی و باشكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان شانۆكارو وه‌رگرو سته‌مكاری و سیاسیه‌كان ده‌خوێنینه‌وه‌ ، به‌و ده‌ربڕینه‌ی كه‌ ڕێگایه‌كی زۆرتر ته‌ندروسته‌ بۆداهێنان .




خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامی بۆ جه‌سته‌كانی نمایش له‌سه‌ماكانی گروپی له‌یزیندا … ڕێبازمحه‌مه‌دجه‌زا

ئێمه‌ له‌كوردستان زۆر ئاشنای دنیای جه‌سته‌و جوڵه‌وكردارنین ، واته‌ كه‌لتوری ئێمه‌ نه‌یتوانیوه‌ یان نه‌ی ویستووه‌ جه‌سته‌ی هه‌ مه‌جۆربه‌رهه‌م بهێنێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ جیاوازیه‌كی زۆر زه‌ق له‌جه‌سته‌یه‌ك بۆجه‌سته‌یه‌كی تر به‌دی ناكه‌ین ته‌نها له‌ئاستی ڕووكه‌شدا نه‌بێت . به‌ڵام كاتێك (جه‌سته‌/ جه‌سته‌كان ) ده‌چنه‌ سه‌رسته‌یج و بارگاوی ده‌بن به‌ واتاكان وده‌بنه‌ هونه‌ر وكۆد په‌خش ده‌كه‌ن ، ئیتر دۆزه‌كه‌ ده‌گۆڕێت و له‌جه‌سته‌یه‌كی به‌رهه‌ستی رۆژانه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ژی له‌كاریگه‌ریه‌كانی ژیان دێنه‌ ناو نمایش و به‌هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێن . هه‌روه‌كو رۆڵان بارت له‌ چاوپپێكه‌وتنێكی تیڤیدا كه‌ تیری ووهن دایش بۆبه‌رنامه‌ی زیك زاك سازی كردووه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌ناوی ” ئه‌وجه‌سته‌یه‌ی تێیدا نیشته‌ جێین ” ده‌ڵێت : له‌واقیعدا چه‌ندین جه‌سته‌ی زۆرو زه‌وه‌ند هه‌ن ، جه‌سته‌ی مرۆیی زۆرساده‌، زۆربابه‌تی . زۆر به‌رهه‌ست هه‌یه‌ . خه‌ڵك پێیان وایه‌ ده‌توانن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا لێك بگه‌ن” هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ من ده‌مه‌وێت له‌و نمایشانه‌ی رۆژی 27/3/2018 دا ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامی بكه‌م بۆ جه‌سته‌جیاوازه‌كانی نمایش ، له‌به‌رهه‌مه‌كانی گروپی له‌یزیندا كه‌ بریتین بوون له‌ سێ پێشكه‌شكردن به‌ناوه‌كانی : ” سه‌مای ئاورینگ، كۆریۆگرافیای هونه‌رمه‌ند ڕووبار ئه‌حمه‌د ” و هه‌روه‌ها سه‌مای “دوودڵ، كۆریۆگرافیای مینا نیاز ” وهه‌روه‌ها سه‌مای كۆتایی جه‌نگ ..كه‌له‌مه‌راسیمی رۆژی جیهانی شانۆدا پێشكه‌شكران .

ئه‌وه‌ی بینیمان له‌ جه‌سته‌كانی ئه‌و نمایشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ ی گروپی له‌یزین ، له‌بۆنه‌یه‌كی جیاوازو كات و ساتی جیاواز له‌ دۆخی باوی ژیانكردن له‌م جوگرافیایه‌ی تیای ده‌ژین ، واته‌ له‌ وه‌زیفه‌ی باوی جه‌سته‌كانه‌وه‌ له‌جوڵه‌و كرداره‌كانی ژیانی رۆژانه‌وه‌ كه‌چاومانی ڕام كردوووه‌ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ جوڵًه‌وكرداره‌جیاوازه‌كانی نمایش به‌واتایه‌كی تر چه‌ند جه‌سته‌یه‌كی جیاواز له‌بۆنه‌یه‌كی دیاریكراوداو له‌ساتێكی پڕ جه‌نجاڵیدا له‌واتای فیزیكی كه‌له‌ڕوانگه‌ی گشتیه‌وه‌ واتایه‌كی هه‌یه‌و جارێكی تر له‌لایه‌ن نمایشكارانه‌وه‌ داده‌ڕژرێنه‌وه‌و ده‌مانفڕێن بۆناودنیایه‌كی پڕله‌ فنتازیاو له‌وێ‌ جه‌سته‌ی مرۆیی به‌مانا باوه‌كه‌ی دیارنامێنێت و له‌كه‌ره‌سته‌وه‌ ده‌بنه‌ رۆئیاو دووباره‌ ته‌ماشاكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌ بۆمرۆڤ و جوانی و میزانسێنی هونه‌ری …

به‌مجۆره‌ له‌جه‌سته‌یه‌كی بایۆلۆژی و به‌رهه‌سته‌كی و ئاسایی و باوه‌وه‌ ، ده‌گوازینه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌یه‌كی هونه‌ری و پڕئیستاتیكا و ده‌بێته‌ ڕكابه‌ر له‌به‌رامبه‌ر جه‌سته‌یه‌كی : (سه‌ربازی – ئاینی – دۆگم ) و داخراودا …واته‌ له‌م نمایشانه‌دا واتاكان ته‌ژی ده‌بن له‌ ناباو ئیتر ده‌بێت لێره‌دا ملوانكه‌یه‌كی هونه‌ری و به‌ڕه‌گه‌زه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی نمایش بهۆنینه‌نه‌وه‌ و پیرۆزیه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆجه‌سته‌كانی نمایش و جۆرێك له‌ نوێبونه‌وه‌ و ژیاننه‌وه‌ به‌ (دۆگم و دۆكترینه‌وه‌) به‌مانا هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میه‌كه‌ی .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرجێگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ به‌كارهێنانی دژه‌ ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و به‌كارهێنانی نۆرمی نوێی فه‌نتازیاو دووباره‌ بیناكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌كوژراوه‌كانی نه‌وه‌یه‌ك و پیشان دانه‌وه‌ی وزه‌ی ئه‌وجه‌ستانه‌ی كه‌له‌ په‌راوێزیشدا ناخوێندرێنه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ منی وه‌رگر ناچارم لێره‌وه‌ ئه‌و نهێنیانه‌
كه‌شف بكه‌م كه‌خوودی نمایش هه‌ڵگریه‌تی واته‌ كه‌ تۆ دژی (تابۆ) و لاسایگه‌ری بیت ،ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی فه‌رهه‌نگی سه‌ماو جوڵه‌و كرداره‌كانی نمایش هه‌مان دۆز و هه‌مان قه‌یران به‌یان بكه‌ین و له‌م ڕوه‌وه‌ جه‌سته‌و مه‌عریفه‌ی جه‌سته‌كان بریتی ده‌بن له‌ :
1- رۆشنبیری جه‌سته‌كان
2- مه‌شقی جه‌سته‌كان ..
3- په‌یوه‌ندی جه‌سته‌كان و باكگراوندی كۆریۆگرافه‌كان ..

من له‌م نووسینه‌ كورته‌دا ته‌نها به‌خێرایی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌م ، مه‌عریفه‌ی جه‌سته‌كان كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ بابه‌تی تویًژینه‌وه‌یه‌كی زانستیه‌ ، ته‌نها زۆربه‌كوتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری جه‌سته‌كانه‌وه‌ هه‌بێت ، پپێشینه‌ی رۆشنبیری ئه‌م جه‌ستانه‌ له‌ مێژوودا زیاتر بۆ بۆنه‌ ئاینیه‌كان و سه‌ربازگه‌كان به‌كارده‌بران و مه‌به‌ستێكی ئایدۆلۆژی له‌ پشته‌وه‌ بوون ، پاشان به‌جیهانی كراون و له‌مرۆدا توێژه‌ران پێی ده‌ڵێن ئیرۆتیكای جه‌سته‌ی مرۆیی كه‌ بریتی بوون له‌ كۆمه‌ڵێك فیگه‌ری ئیستاتیكای جه‌سته‌مرۆییه‌كان ، جاله‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ من هه‌ست به‌ كه‌می وزه‌ی ئه‌و جه‌ستانه‌ده‌كه‌م له‌ڕووی رۆشنبیری جه‌سته‌كانه‌وه‌كه‌ كه‌ ده‌توانرا به‌رله‌هه‌رشتێك ئه‌م جه‌ستانه‌ رۆشنبیربكرێن و ئه‌رك و ئاست و مه‌وداو وزه‌ی خۆیان به‌باشی بناسن و له‌ێوه‌ پچنه‌ ناو مه‌شقه‌كان كه‌ بریتی ده‌بن له‌ ئاسته‌ پراكتیكیه‌كه‌ی رۆشنبیریی جه‌سته‌كان و ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ باكگراوندی كۆریۆگرافه‌كان ، ته‌نها دووسه‌رنجم هه‌یه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ :

یه‌كه‌میان : ئه‌و پێشینه‌ ئیستاتیكی و ئیراده‌ی خۆنمایشكردنه‌ی كۆریۆگرافه‌ره‌كان خۆیان و ده‌رخستنی وزه‌ جیاوازه‌كان كه‌به‌بۆچوونی من زۆر سه‌ركه‌وتووبوون له‌ پیشاندان و پیشخستن و پێشكه‌شكردندا ، به‌ڵام بێ كه‌م و كوڕی نیه‌و ده‌توانرا به‌ رۆشنبیركردنی جه‌سته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن ..
دووه‌میان : كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پانتایی نمایش و نه‌بوونی هه‌ناسه‌ی خۆدۆزینه‌وه‌ له‌ناو پانتاییه‌كه‌دا …به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیسان په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی رۆشنبیری جه‌سته‌كان و بێگومان باوه‌ڕم وایه‌ ده‌توانرا چاره‌سه‌ربكرێت .. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی بینیمان له‌نمایشه‌كاندا جۆرێكیش بوو له‌ مانۆڕێكی ته‌واو ئیستاتیكی ئه‌و كۆریۆگرافانه‌ كه‌له‌ڕێی جه‌سته‌كانه‌وه‌ سه‌رسامیان كردین . له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ نمایشانه‌ ده‌بێت ببنه‌ به‌شێكی زیندوووی فه‌رهه‌نگمان ، منیش وه‌كو به‌رپرسیارێتی خۆم ئه‌وه‌نده‌ی توانام هه‌بوو خوێندمه‌وه‌ به‌و هیوایه‌ی له‌داهاتوودا كاری زیاتریان له‌باره‌وه‌ بكه‌م .

27/3/2018
ڕێبازمحه‌مه‌دجه‌زا




بەكێشەكردنی شانۆ …. نووسینی : ڕێباز محەمەد جەزا

كێشەی شانۆ بەگشتی بەیەكێك لەماناكان كاركردنە لەسەرهەموو ئەو پێشگریمانە و پێشمەرجانەی كە لە خۆیاندا ناڕاستەوخۆ كاركردنە لەناو فەلسەفەی جوانیدا، بەجۆرێك دەبێتە پەخشكەرەوەی گومان بەسەركەرەستەو بابەتە جیاوازەكانی ئەوهونەرە خۆیدا. هەرلەبەرئەوەشە دەتوانین لەم باسە بدوێین وەكو ئەوەی ( كێشە)یەكی فەلسەفیەو پێویستەخوێندنەوە بۆ(جوانی) بكەین ، ئەڵبەت مەبەستیشم لە كێشە دورە لەمانا سایكۆلۆجی و رۆژانەییەكەی بەڵكو لێرەدا كێشە وەكو كەڵكەڵەیەكی (ئیستاتیكی)و خاوەن نۆرم و بەهای جوانی و پێگەی هونەری . بەڵێ‌ كاركردن لەسەر هەرگریمانێك واتاكاركردن لەسەرفەلسەفە و هزر..

ئەمەش لەسەرەتای كێشەكانەوە كە پەیوەستن بەم هونەرەوە باسدەكەین و بەڕوونی گومانی (شانۆییانە)لەسەر هەر ڕووداوو پێشهاتوو گریمانەیەك دەردەخەین ..وەكو “هایدگەر”دەڵێت :”مرۆڤ لەوشوێنەدا دەدوێ‌ كەبەزمان وەڵام دەداتەوە” لەبەرئەوەپێویستە لە(شانۆ)دا بەدوای نهێنیەكاندا بگەرێین و لەوانەش لەڕووی ئیستاتیكی و بەها فەلسەفی و فیكری ومە عریفیەكاندا . وەكو “هرمان بروگ “ڕای وایە :”ئەوەی (.. ) كە هیچ نادۆزێتەوە ، لەدیدی ئەودا بێ‌ ئەخلاقانەیە.

دەمەوێت بڵێم دەشێت (شانۆ) شێوەیەك بێت لەشێوەكانی یاخی بوونی جوانی ، ئەگەرزمانی ئیكۆ بەكاربهێنین دەڵێین (شانۆ) بۆخۆی چێژلەوناو نانە بێ‌ سنورەوەردەگرێت و تە عبیر لە جیهانێكی هەلاهەلا دەكات ، هەندێك لە ڕەخنە گران لەبارەی “دۆستۆیڤسكی”یەوە ، ئەوەدەخەنە ڕوو كە دیستۆڤسكی هەمیشە رۆحی خۆی بەنەخۆش زانیوە ، دەشێ‌ هەمان شتیش لەبارەی هونەری (شانۆ) بگوترێ‌.بەم پێوەرەش (شانۆ) دەچێتە ئەم خانەیەوە كە بكەرانی چارەسەركردنیان تەنهاوتەنها لەڕێی نمایشەوە دەبێت و شێوەیەكیشە لە خۆهاوشێوەكردن بەو ئازارو نە خۆشیە .

. گومان و دوودڵیەكانی دونیای تازە بە جۆرێك ئالودەمان دەكات لەگەڵ چاوەڕوانی و دڕدۆنگی و قەلەقیەكاندا ماناكان پڕو تەژی دەبن لە ئالودەییو كەمتر بەرەو حەقیقەتی شتەكان ، “سوكرات” وتەنی : “مەعریفەی چێتی مەعریفەی حەقیقیە “.لەم روانگەیەشەوە “نمونەیئایدیا” “یاخود وێنە”حەقیقەتی هەمەكی هەبووە بەكردار وبونیان دەرەكی یە . كەواتە نزیكبوونەوە لەو وێنەیەو پیشان دانی ئەتمۆسفێرێكی سایكۆلۆجی تێكەل بە فەزای سروشتی نزیكمان دەكاتەوە لە یەقین ، هەروەها “ئەرستۆ”ش ڕای وابوو مەعریفەی حەقیقی ئەومەعریفەیەیە كە پەیوەستە بە “مرتبە”ی یەقینەوەو ئەوە مەبدەئی مەعریفەیەو ژینالۆژیاكەی لای “ئەرستۆ “(هەستە ڕاستەوخۆكان) دەبنە بەشێك لە ئێستە . دۆخەكە بەبەشەكی وەسف دەكات .

لەم تێگەیشتنەوە بەپێی هەردوو بۆچوونەكە ی”ئەفڵاتوون وئەرستۆ”، (شانۆ)خاوەنی “وێنەو ئایدیا ” ی خۆیەتی و پێویستی زۆریشی بەهەستی ڕاستەوخۆ هەیە كەوادەكات بەتەواوەتی نیشتەجێ‌ ببین لەناو ڕووداوو كردارەكاندا . چونكە “بەرهەمی هونەری دەمانباتە ناخی خۆیەوە ، ئێمە ئاگامان لەناخی خۆمان نامێنێت . چونكە ئەمەهەمان ئەوشتەیە كە رۆلان بارت لەچێَژی دەق دا دەیگووت . هەروەها دێریدا “ش لەمبارەیەوەدەیگووت:”بەردەوام هەوڵَمدا تافەلسەفە بێَنمە مەیدانەوە “. مەیدانێك كەلەودا فەرمانڕواییەك نەبێت كەبەڕای من ئەمە لە(شانۆ) دا زۆر گونجاوتر دێتەدی هەرچۆن “لیۆتاریش دەیگووت:”رۆڵی ئێمە وەەكو هزرڤان ئەوەیە كەزانیاری خۆمان لەوشتەی كەلەزماندا گوزەردەكات قوڵتر بكەینەوە ، بیرۆكەی بێ گیانی زانیاریەكان ڕەخنە بكەین ، ئاڵۆزی لەبەر چاو نەهاتوو لەجەرگەی زماندا ئاشكرابكەین .

لەیۆنانی كۆندا جوانییەكان دەنگی خواوەند بوون (لۆنجینیۆس)نووسەری كۆنی گریكی لەوكتێبەی بەناونیشانی “لەبارەی جوانیەكان – عن الرائع”دا دەنووسێ‌ :”جوانیەكان سۆزێكن بۆخواوەند ، خواوەند بەرەو پاكیمان دەبات ، بەرەو ناخ ، بەرەو حەقیقەتە خواوەند ئامێزەكان هەروەكو چۆن رای ئەرستۆو ئەفڵاتوونیشمان لەوبارەیەوە زانی … دەبێت ئەوەش باش بزانین لایەنگری “ئیستاتیكای موتڵەق”بەمەعنای دابڕان لەهەلومەرجە مێژوویی و كۆمەڵایەتیەكان نیە ، چونكە ئەو هەلومە رجانە ئەم چێژە ستاتیكیە دیاری دەكەن .




شانۆی هاوچه‌رخی جیهانی … ڕێباز محەمەد جەزا

بۆ توێژینه‌وه‌ی شانۆی نوێ‌ له‌ ئیپۆكی هاوچه‌رخدا ، پێویستمان به‌وه‌یه‌ دڵنیابینه‌وه‌ له‌ تێگه‌یشتنه‌كانی پێشووترمان ، [ شانۆ چییه‌؟ ] ئایا گونجاوه‌ هه‌مان تێگه‌یشتنی پێشترمان بگوێزینه‌وه‌ بۆ ئێستا ؟! یان شتێكی ترمان سه‌ربار خستووه‌ كه‌له‌ قۆناغه‌كانی ترمان جیاوازتر بێت ؟َ! یان خۆڕێكخستنه‌وه‌و خۆئاماده‌كردنێكی ترو به‌ره‌و پێشچوون و گه‌ڕان و پشكنینه‌كانمان زیاد بكه‌ین و دیسانه‌و ه‌ به‌قه‌له‌ قیه‌وه‌ پرسیاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌ !!

ڕه‌نگه‌ له‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌دا جۆرێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌و پاشه‌كشه‌ به‌دی بكه‌ین ، به‌ڵام بێگومان بۆئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنتی زیاتر و نوێ‌ ڕه‌نێو بهێنین ، ده‌بێت وه‌ڵامه‌كان له‌ گوتار( Discourse) دا دابڕێژینه‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك جار له‌ئاست ئه‌و پرسیاره‌دا [شانۆچییه‌؟!] ده‌ممان ته‌ته‌ڵه‌ بكات یان شتگه‌لێك بڵێین كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆر دوورنه‌بێت له‌ كه‌سێكی تر كه‌ هیچی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌بیستووه‌ یان هه‌ندێك شت بخه‌ینه‌ پاڵ شانۆ كه‌له‌ڕاستیدا له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ شانۆوه‌ نه‌بێت ، یان له‌باشترین حاڵه‌تدا هه‌مان تێگه‌یشتنی ساده‌گۆییانه‌و وه‌ڵامه‌كانی پێشووترمان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ !!

خۆ له‌ قه‌ره‌دانی پرسیاری (شانۆ چییه‌؟) یان چۆن له‌ شانۆ تێبگه‌ین ؟! له‌ بنه‌ڕه‌تدا شێوه‌ی پرسیاره‌كه‌ فه‌لسه‌فی دێته‌ پێش چاو ، به‌ڵام توێژه‌ر نابێت ئه‌وه‌ی بیر پچێت كه‌ هه‌رچاخ و قۆناغێكی مێژوویی جۆره‌ تێگه‌یشتن و شانۆیه‌كی به‌ رهه‌م هێناوه‌ ، هه‌ندێكیان خوڵقاوی پێویستی و داواكاری جه‌ماوه‌رو بینه‌رانی شانۆ بوون ، هه‌ندێكیان تریان قه‌ده‌ر سه‌پاندوونی و هه‌ندێكی ترشیان هاتوون و زوو تێپه‌ڕیوون له‌ به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت ، به‌هه‌رحاڵ ئه‌م دۆخه‌ش خۆئاماده‌كردن و تێرامان و بیركردنه‌وه‌ی ده‌وێت و پێویسته‌ له‌و تێگه‌یشتنانه‌ دووربكه‌وینه‌وه‌ كه‌له‌سه‌ری ڕاهاتووین یان سه‌رنجی ساده‌و باو جێبهێڵین بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ بۆ ئاستێكی باڵا ترو بیركردنه‌وه‌ی هوشیارانه‌ له‌ دۆزه‌كه‌ . هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ووروژاندنی پرسیاری [شانۆ چییه‌؟] ببێت به‌مایه‌ی زیندوكردنه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنی پرۆسه‌ی كاركردن له‌ هونه‌ری شانۆ و زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ (شانۆ)یه‌كی ڕاسته‌ قینه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا وه‌رگرتنی په‌روه‌رده‌یه‌كی هونه‌رییانه‌.

پرسیاری ئێمه‌ له‌م قۆناغه‌دا له‌ قوتابخانه‌و میتۆده‌ جیاوازه‌كانی (شانۆ) و شاره‌زایی هونه‌رییانه‌و ته‌ییار بوون و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ له‌ روانگه‌ی میتۆده‌كان و تێگه‌یشتنه‌ جیاوازه‌كانه‌ و كاری (ده‌رهێنه‌رو ده‌رهێنان) ه‌ له‌ شانۆدا و به‌پله‌ی ئیمتیاز پرسیاری ئه‌خلاقی و هونه‌رییه‌ .
چونكه‌ له‌دوای وروژاندنی چه‌مكه‌كان لای هه‌ریه‌كه‌ له‌ و میتۆده‌ جیاوازانه‌ گشت ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌وهونه‌ره‌مان بۆئاوه‌ڵا ده‌كه‌ن .

بۆنمونه‌ له‌ هه‌موویان ده‌پرسین (شانۆ چییه‌؟! ) ئایتمه‌كانی (چیین؟َ) كه‌ئه‌مه‌ش ڕاسته‌و خۆ پرسیاری ئیستاتیكی و مۆراڵین . به‌ڵام ئایا هه‌مووبه‌رهه‌مێك كه‌له‌سه‌رشانۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت ، شانۆیه‌كی هونه‌ری ته‌واوه‌؟ كام میتۆد شایانی خوێندنه‌و كامه‌یان پێویسته‌ په‌راوێز بخرێن ؟! كه‌ره‌سته‌و پێداویستی هه‌ریه‌كه‌ له‌و میتوادانه‌ چیین ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌رمه‌ندی شانۆكار له‌ پاڵ هه‌مووئه‌مانه‌شدا ده‌توانێت ئازادانه‌ موماره‌سه‌ی شانۆبكات و خۆی مانیفێست بكات و سه‌رقاَلی ته‌حقیق كردنی هونه‌رو شاكاره‌كانی بێت . ئه‌مرۆ له‌ ده‌زگا ئه‌كادیمی و هونه‌ریه‌كانی كوردستان پێویستمان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی میتۆد و تیۆرو قوتابخانه‌ جیاوازه‌كان هه‌یه‌ و ده‌بێت توانای ئه‌وه‌ مان هه‌بێت به‌ كێشه‌یان بكه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ژیاری و فه‌رهه‌نگیمانه‌وه‌، لاوازی و سستی زۆرمان هه‌یه‌ و ده‌بێت ئیمتحانی توانا هونه‌ری و ئه‌كادیمیه‌كانی خۆمان بكه‌ین .




شانۆ له‌ نێوان تیۆرو پراكتیكدا … نووسینی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

كاری تیۆری به‌گشتی و له‌ هونه‌روئه‌ده‌بدا به‌تایبه‌تی ، به‌یه‌كێك له‌ماناكان كاركردنه‌ له‌سه‌رگریمانه‌، ئه‌و یش كارێكه‌ به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كان په‌خشكه‌ره‌وه‌ی گومانه‌ به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌و بابه‌ته‌ جیاوازه‌كاندا وه‌كو”دیكارت” له‌كتێبی “پرنسیپه‌كانی فه‌لسه‌فه‌”دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئێمه‌ بۆئه‌وه‌ی راستی بپشكنین ،ده‌بێت گومان له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌بكه‌ین كه‌ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه‌ (1)شانۆكه‌ی ئێمه‌ له‌كوردستان تاكو ئێستاش نه‌یتوانیوه‌ له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی ته‌ندروستی تیۆری و پركتیك پێكه‌وه‌ خۆی دابمه‌زرێنێت یاخود نه‌مان توانیوه‌ وه‌ك ” كێشه‌”یه‌ك و له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ ی بۆبكه‌ین و تێ!گه‌یشتنێكی شایسته‌ بۆ(جوانی) بكه‌ین ، ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستیشم له‌ كێشه‌ دوره‌ له‌مانا سایكۆلۆجی و رۆژانه‌ییه‌كه‌ی به‌ڵكو لێره‌دا كێشه‌ وه‌كو كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی (ئیستاتیكی)و خاوه‌ن نۆرم و به‌های جوانی و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی .

به‌ڵێ‌ كاركردن له‌سه‌ر هه‌رگریمانێك ، واتاكاركردن له‌سه‌رفه‌لسه‌فه‌ و هزر..(2) ئه‌مه‌ش وه‌كو له‌سه‌ره‌تای كێشه‌كانه‌وه‌ لێی ده‌دوێین به‌ڕوونی گومانی خۆمان په‌خشده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ نێوان تیۆرو پراكتیكدا له‌سه‌ر هه‌ر ڕووداوو پێشهاتوو گریمانه‌یه‌ك كه‌ده‌ریده‌خات شانۆ له‌كوردستان له‌ بیمارییه‌كی قوڵدایه‌و كه‌سیش نماینده‌ی ئه‌و بیماریه‌ناكات و هه‌مووان خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو قاره‌مان ده‌بینن وه‌كو “هایدگێر”ده‌ڵێت :”مرۆڤ له‌وشوێنه‌دا ده‌دوێ‌ كه‌به‌زمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ (3) ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌ به‌دیارده‌خات كه‌له‌ شانۆ بێ سه‌قفه‌كه‌ی كوردستاندا بنه‌مای بنیادی فه‌لسه‌فه‌ ئه‌مه‌یه‌ :”هه‌رچه‌شنه‌ نێواخندۆزیه‌كی په‌تی و ڕه‌سه‌ن ، ڕه‌گاژۆی ڕه‌واو په‌سندكراوی زانیاریه‌(4) زانیاریش لێره‌دا بریتی ده‌بێت له‌ ویست و ئاره‌زووی بكه‌ره‌كانی و زۆرینه‌یه‌كی ڕێژه‌یی پێ ئالووده‌كراو و بارگاوی به‌ ناولێنان و هه‌ڵه‌ی لۆژیكی كوشنده‌و چه‌ندین نه‌وه‌ی پێ نه‌خوێنده‌وارده‌كرێت و بواره‌كه‌ی پێ بارگاوی ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش له‌هه‌مان ئه‌وشوێنه‌وه‌یه‌ كه‌ دژه‌ به‌و ” ڕێگه‌ی خه‌یاڵسازی به‌های مه‌ده‌نیه‌تی داهێنانه‌ی خۆی ئه‌سه‌لمێنێت”(5) له‌به‌رئه‌وه‌پێویسته‌ له‌( شانۆدا )دا به‌دوای دۆزینه‌وه‌كاندا بگه‌رێین و دووره‌ په‌رێزی بكه‌ین له‌وانه‌ی به‌ناوی تیۆره‌وه‌ سه‌رقاڵی لاقه‌كردنی ئه‌و هونه‌ره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ لێره‌ به‌دوا جگه‌ له‌ سه‌رنج هییچ بۆچوونێكی ترم نابیبَت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت.

قسه‌ی من لێره‌ به‌دواوه‌” پوخت ” بریتی ده‌بێت له‌باسی شانۆ له‌نێوان تیۆرو پراكتیكدا و له‌وانه‌ش له‌ڕووی ئیستاتیكی و به‌ها فه‌لسه‌فی و فیكری ومه‌ عریفیه‌كاندا .چونكه‌ وه‌كو “هرمان بروگ “ڕای وایه‌ “ئه‌وه‌ی (.. ) كه‌ هیچ نادۆزێته‌وه‌ ، له‌دیدی ئه‌ودا بێ‌ ئه‌خلاقانه‌یه‌”(6)ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌خلاق به‌مانا واقعی و رۆژانه‌ییه‌كه‌ی نا به‌ڵكو به‌مانا هونه‌ریه‌كه‌ی ، پێویسته‌ وه‌رگرو بكه‌رانی شانۆ هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌و ‌وئه‌خلاقه‌ بده‌ن …له‌م ڕوه‌وه‌ “شانۆ” ده‌شێت شێوه‌یه‌ك بێت له‌شێوه‌كانی یاخی بوونی جوانی (…)(7) یاخود ئه‌گه‌ر زمانی ئیكۆ به‌كاربهێنین ده‌ڵێین (شانۆ) بۆخۆی چێژله‌و ناونانه‌ بێ‌ سنوره‌ وه‌رده‌گرێت و ته‌ عبیر له‌جیهانێكی هه‌لاهه‌لا ده‌كات (8) هه‌روه‌كو “لۆكاچ”پێی وایه‌ (تیۆر*) ته‌عبیر كردنه‌ له‌ ڕوتبوونه‌وه‌ یه‌كی ترانستدنتاڵیانه‌، یان هه‌ندێك له‌ ڕه‌خنه‌ گرانی ئه‌ده‌بی له‌باره‌ی “دۆستۆیڤسكی”یه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌ دیستۆڤسكی هه‌میشه‌ رۆحی خۆی به‌نه‌خۆش زانیوه‌ ، ده‌شێ‌ هه‌مان شتیش له‌باره‌ی هونه‌ری (تیۆره‌كانی شانۆش**) بگوترێت..(9) ئێمه‌ له‌دنیایه‌كدا ده‌ژین گومان و دوودڵیه‌كانی ئه‌و دونیا تازه‌ یه‌ به‌ جۆرێك ئالوده‌مان ده‌كات له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی و دڕدۆنگی و قه‌له‌قی ئیدی ماناكان پڕو ته‌ژی ده‌بن له‌ ئالوده‌یی و كه‌متر به‌ره‌و حه‌قیقه‌تی شته‌كان ده‌چین ، ئه‌وه‌نده‌ دووركه‌وینه‌وه‌ تا نادیده‌ ده‌بین ، چونكه‌ “سوكرات” وته‌نی :”…”مه‌عریفه‌ی چێتی مه‌عریفه‌ی حه‌قیقیه‌ “…”(10) وه‌ له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ “نمونه‌ی ئایدیا” “یاخود وێنه‌”حه‌قیقه‌تی هه‌مه‌كی هه‌بووه‌ به‌كردار وبونیان ده‌ره‌كی یه‌ ….”(11) كه‌واته‌ نزیكبوونه‌وه‌ له‌و وێنه‌یه‌و پیشان دانی ئه‌تمۆسفێرێكی سایكۆلۆجی تێكه‌ل به‌ فه‌زای سروشتی نزیكمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ یه‌قین ، هه‌روه‌ها “ئه‌رستۆ” ڕای وابوو(…) مه‌عریفه‌ی حه‌قیقی ئه‌ومه‌عریفه‌یه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ “مرتبه‌”ی یه‌قینه‌وه‌ (12) ئه‌وه‌ مه‌بده‌ئی مه‌عریفه‌و ژینالۆژیاكه‌ی لای “ئه‌رستۆ “(هه‌سته‌ ڕاسته‌وخۆكان) ده‌بنه‌ به‌شتێك له‌ ئێسته‌ و دۆخه‌كه‌ به‌به‌شه‌كی وه‌سف ده‌كات “(13). له‌م تێگه‌یشتنه‌وه‌ به‌پێی هه‌ردوو بۆچوونه‌كه‌ ی”ئه‌فڵاتوون وئه‌رستۆ” ، “وێنه‌و ئایدیا “ی خۆیه‌تی و پێویستی زۆریشی به‌هه‌ستی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا كه‌واده‌كات به‌ته‌واوه‌تی نیشته‌جێ‌ ببین له‌ناو ڕووداوو كرداره‌كاندا .

چونكه‌ “به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌مانباته‌ ناخی خۆیه‌وه‌ ، ئێمه‌ ئاگامان له‌ناخی خۆمان نامێنێت”(14) ئه‌ی گه‌ر ئالوده‌یی رۆحی و خراپی په‌روه‌رده‌ و بیماری هه‌ستی و عه‌قڵیمانی داپۆشی بوو؟ ئه‌و كاته‌ چۆن به‌دوای چییه‌تی شته‌كان و ڕووداوه‌كاندا برۆین؟ هیچ شتێك مه‌ستی نه‌كردین جگه‌له‌ پارچه‌ پارچه‌ بوونی جه‌وهه‌ری شته‌كان ؟ لێگه‌رێن با جیاوازی بێ‌ هه‌واڵ له‌جیاتی پارادۆكس دانرێ‌ (15)چونكه‌ پارادۆكس هیچ چێژێك به‌رهه‌م ناهێنێت (16) ئه‌مه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ رۆلان بارت له‌چێَژی ده‌ق دا ده‌یگووت .

دێریدا “ش له‌ه‌مباره‌یه‌وه‌”ده‌یگووت:”به‌رده‌وام هه‌وڵَمدا تا فه‌لسه‌فه‌ بێَنمه‌ مه‌یدانه‌وه‌ . مه‌یدانێك كه‌له‌ودا فه‌رمانڕواییه‌ك نه‌بێت (17 ) ئه‌مه‌ به‌نمونه‌یه‌كی دروستی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ ده‌زانم هه‌رچۆن “لیۆتاریش ده‌یگووت:”رۆڵی ئێمه‌ وه‌ه‌كو هزرڤان ئه‌وه‌یه‌ كه‌زانیاری خۆمان له‌وشته‌ی كه‌ له‌زماندا گوزه‌رده‌كات قوڵتر بكه‌ینه‌وه‌ ، بیرۆكه‌ی بێ گیانی زانیاریه‌كان ڕه‌خنه‌ بكه‌ین ، ئاڵۆزی له‌به‌ر چاو نه‌هاتوو له‌جه‌رگه‌ی زماندا ئاشكرابكه‌ین “(18) به‌ڵگه‌شم له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌و بێژه‌یه‌ی “ناتالی ساروت”ه‌ كه‌ده‌ڵێت :”ڕووی شاعیرانه‌ی به‌رهه‌مێك ده‌رخه‌ری توخمی نه‌بینراویه‌تی “..كه‌ واتێده‌گه‌م به‌ته‌ئویل به‌دیارده‌خرێت كه‌ له‌ دنیای ئێستای شانۆ له‌كوردستاندا بوونی نییه‌ یان له‌ ئاستێكی زۆر نزمدا یه‌ . ئه‌و مێژووه‌ی شانۆ هه‌یه‌تی و مرۆڤانی كورد له‌گه‌ڵی ژیاون و نزیك ودوور ئاشنان پێی كه‌چی تاكوئێستا شاكارێكی ئه‌ده‌بی و شانۆیی حه‌قیقیمان له‌و مێژووه‌نه‌دی !!! گه‌ر هه‌شبێت تائه‌و شوێنه‌ی كه‌من ئاگادارم له‌ حیكایه‌تێكی بێ‌ له‌زه‌ت و بێ‌ تام تێپه‌ڕیان نه‌كردووه‌.

وورده‌كاریه‌كانی ناو چیرۆكی شانۆنامه‌كان پڕن له‌و راِستیه‌ ی كه‌ زۆربه‌ی مرۆڤان ته‌ماشاده‌كه‌ن و كه‌متر هه‌ستی پێده‌كه‌ن . شكلۆفسكی ووته‌نی” ئێمه‌ هه‌موورۆژێك سه‌یری یه‌كتری ده‌كه‌ین ،به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه‌ ببینین “(19) ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌چه‌ناڵی گه‌یشتن كه‌ پێویسته‌ و به‌ “واتایه‌كی كۆن ئێمه‌ ده‌گه‌یه‌نێنه‌ فۆرمێكی تازه‌و هه‌ر ئه‌م بزاوته‌ ، هه‌مووبه‌رهه‌م ده‌گۆڕێت ” (20) “بارت “یش له‌تێزی كورتی “سۆلێری نووسه‌ردا”ده‌نووسێ “ژین ده‌ق ئاسایه‌”(21) ئالێره‌دا من جه‌ربه‌زه‌یی شانۆكارێك هه‌ست پێ ناكه‌م له‌وه‌دا كه‌ سه‌ركێشی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌بكات ، له‌فۆرمێكی هونه‌ری و زیندوودا ، كه‌مانا ده‌خاته‌وه‌ ناو ڕووداوه‌كان وگێڕانه‌وه‌ …

له‌یۆنانی كۆندا جوانییه‌كان ده‌نگی خواوه‌ند بوون (22)(لۆنجینیۆس)نووسه‌ری كۆنی گریكی له‌وكتێبه‌ی به‌ناونیشانی “له‌باره‌ی جوانیه‌كان-عن الرائع”دا ده‌نووسێ‌ :”جوانیه‌كان سۆزێكن بۆخواوه‌ند ، خواوه‌ند به‌ره‌و پاكیمان ده‌بات ، به‌ره‌و ناخ ، به‌ره‌و حه‌قیقه‌ته‌ خواوه‌ند ئامێزه‌كان (23)ئه‌ی كاتێك بڕوامان به‌ حه‌قیقه‌ت و خوداو پره‌نسیپه‌كان لاواز ده‌بن چی بكه‌ین به‌ پراكتیك و كێشه‌كان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌ڕۆن؟ هه‌روه‌كو چۆن رای ئه‌رستۆو ئه‌فڵاتوونیشمان له‌وباره‌یه‌وه‌ زانی … ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین لایه‌نگری “ئیستاتیكای موتڵه‌ق”به‌مه‌عنای دابڕان له‌هه‌لومه‌رجه‌ مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیه‌ ، چونكه‌ ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ ئه‌م چێژه‌ ستاتیكیه‌ دیاری ده‌كه‌ن (24) قاره‌مانانی رۆمانه‌كانی “فلۆبێر” ، بایه‌خی وه‌سایقی خۆیان له‌ جیهانبینی بابه‌تگه‌ریانه‌ ی فلۆبیره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌. بابه‌تگه‌ری فلۆبیر كردویه‌تیه‌ كارێك هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ له‌دیارده‌ سایكۆلۆژیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكۆڵێته‌وه‌ ناچاره‌ په‌نایان بۆبه‌رێت .
بابه‌تگه‌ری به‌هێزترینی لایه‌نی رێباز ی فلۆبیر بوو (25)ئه‌ی تۆبڵێی شانۆ پێویستیه‌كی هاوچه‌شنی نه‌بێت ؟ له‌ساڵی 1750وه‌كه‌ بۆمگارتن جوانیناسی دامه‌زراند،(…)(26)له‌ورۆژه‌وه‌كێشه‌ی ستاتیكاكێشه‌یه‌كی هاوبه‌شی نووسه‌ره‌ مه‌زنه‌كانه‌و ده‌بێت وه‌كو كێشه‌ش له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێین ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی خێرا به‌ناو بیروڕاو مقۆمقۆكانی ناوبیریاراندا بكه‌ین ده‌بینین راوبۆچوونه‌كان سه‌رجه‌میان به‌م جۆره‌ چڕده‌بنه‌وه‌ بۆنمونه‌ : به‌باوه‌ڕی بۆمگارتن (1714-1762)بابه‌تی مه‌ عریفه‌ی لۆژیكی حه‌قیقه‌ته‌و بابه‌تی جوانیناسی یا(مه‌عریفه‌ی هه‌ستی )جوانییه‌ .جوانی ته‌واو یا ڕه‌ها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هاوكاری هه‌ست ده‌ناسرێته‌وه‌ .

حه‌قیقه‌تی كامڵ یاڕه‌ها ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ عه‌قڵ ده‌ناسرێته‌وه‌ ، چاكه‌ی ته‌واو یا ڕه‌ها ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌ڕێگای ئیراده‌ی ئه‌خلاقیه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت(27)ئه‌مه‌ وه‌كو لایه‌نی تیۆری و فه‌لسه‌فی و له‌ ڕووی “كرده‌ی مرۆیی ده‌قێكی ئه‌گه‌راویه‌” (28) ئه‌وئه‌گه‌رانه‌ش له‌جیهانی (جوانی)دا كۆمه‌ڵێك ده‌روازه‌ی گرنگ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ گوته‌ی (هۆم) (1696-1782) جوانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵپه‌سند بێت، له‌م ڕووه‌ وه‌ ته‌نیا به‌هۆی زه‌وقه‌وه‌ دیاری ده‌كرێ (29) به‌ڵام ئایا زه‌وق ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌په‌روه‌رده‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ژیانی بكه‌ران و وه‌رگرانی شانۆوه‌؟ وه‌ به‌باوڕی (بێرك) (1720_1797) (كتێبی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌ ی وێناكردنه‌كان له‌باره‌ی باڵا- وجوانه‌وه‌ (…) ، پێی وایه‌ له‌بنه‌ڕه‌تیاندا، خاوه‌نی هه‌ستی پاراستنی ده‌روون وهه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تین (30) به‌باوه‌ڕی فیخته‌ (1761_1814) ئاگایی له‌باره‌ی شتی جوانه‌وه‌ ، له‌مه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت : دنیا واته‌ سروشت. ئه‌مه‌ش دوولایه‌نی هه‌یه‌ ، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ ئاكامی دوو كارن ، یه‌كیان به‌رته‌سكی ئێمه‌و ئه‌ویتریشیان چالاكی ئازادو به‌ربڵاوی وێناكردنه‌كانمان .

به‌مانای یه‌كه‌م : جیهان به‌رته‌سكه‌و به‌مانای دووه‌میش: جیهان ئازادو به‌ربڵاوه‌ (31) به‌باوه‌ڕی شافتس بری (1670-1713)ئه‌وه‌ی جوانه‌ ، هاوسه‌نگ وگونجاوو حه‌قیقیه‌ و ئه‌وه‌یش كه‌ له‌یه‌ك كاتدا هه‌م جوان وهه‌م حه‌قیقیه‌ ، دڵپه‌سه‌ند وچاكه‌ . جوانی به‌باوه‌ڕی شافتس بری ته‌نها به‌هۆی رۆحه‌وه‌ ده‌ناسرێت (32)ئه‌مه‌ش خودی كێشه‌كه‌یه‌ ئایارۆح كێشه‌یه‌كی زه‌مینیه‌؟!یان به‌مانایه‌كی تر ئه‌م ئاڵۆزیه‌ له‌كوێوه‌ دێت ؟ یا ن سه‌رزه‌مین به‌بێ‌ رۆح دیناو”مكاشفه‌”ناكرێت ؟ یان شتێكی مومكینه‌ ڕووبدات؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ڕه‌سه‌نانه‌ن كه‌ بینایی به‌شێك له‌شانۆكارو ئاره‌زوومه‌ندانی بواره‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌ به‌وانه‌شی ده‌بنه‌ وه‌رگری به‌رهه‌مه‌كان .
هه‌روه‌هاگه‌رپچینه‌لای جوانیناسی (كانت)ئه‌وه‌یه‌ : مرۆڤ به‌باوه‌ڕی كانت ، مه‌عریفه‌ی سه‌باره‌ت به‌ سروشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆی و هه‌روه‌ها به‌بوونی خۆی له‌سروشتداهه‌یه‌. مرۆڤ له‌سروشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ، به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێت وله‌خۆشیدا به‌دوای (چاكی)دا . قۆناغی یه‌كه‌م كاری ئاوه‌زی (عه‌قڵ) موجه‌ڕه‌ده‌و قۆناغی دووه‌م كاری ئاوه‌زی كرده‌ییه‌ كه‌ به‌(ئازادی ئیراده‌ش)ناسێنراوه‌. سه‌ره‌ ڕای ئه‌م دوو وه‌سیله‌یه‌ مه‌عریفه‌ش وه‌سیله‌یه‌كه‌ كه‌به‌توانای داوه‌ری كردن ناسراوه‌ ، ڕاستیه‌كان به‌بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی ماناكه‌یان ، پێكدێن و چێژیش ئاره‌زوو حه‌ز بۆئێمه‌ به‌رهه‌ڤ ده‌كات (33).
ئه‌وه‌ش ڕیشه‌ی به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌كانمان بۆدیاری ده‌كات و ئاستی به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ .به‌ڵام لای شیلله‌ر (1759-1805)كێشه‌كه‌ به‌جۆرێكی تره‌ ، وای بۆ ده‌چوو (ئامانجی هونه‌ر )وه‌كوئه‌وه‌ی كه‌ (كانت)په‌سه‌ندی كردووه‌ ، جوانییه‌وجوانیش چێژه‌ ، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره‌ سوودو پێشكه‌وتنێكی كرده‌یی تێدابێت (34)وه‌ فریدریك (شلیگڵ)یش (1779-1829)پێی وابوو كه‌ (جوانی نه‌ك ته‌نیا له‌هونه‌ردا ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌ڵكوله‌ سروشت وخۆشه‌ویستیشدا خۆی ده‌نوێنێ. به‌م هۆیه‌وه‌ ،به‌گوته‌ی (شلینگ)(1775-1854)(جوان بریتیه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی بێ‌ كۆتایی له‌ كۆتاییدا )(35)به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ڕامان و له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ بیروڕای (هیگل)ه‌ (1770-1831)كه‌ به‌م جۆره‌ ده‌دوێت : (خوا خۆی به‌دووشێوه‌ ده‌رده‌خا : یه‌كێكیان به‌شێوه‌ی ده‌رهه‌ست (زه‌ینی ) وئه‌وه‌ی تریشیان به‌شێوه‌ی به‌رهه‌ست (عینی) . به‌ده‌ربڕینێكی تر، خواله‌سروشت و ڕۆحدا خۆی ده‌نوێنێ‌ . (36) واته‌ كاری (هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانه‌) كه‌ گه‌ڕان ده‌ست پێبكه‌ن تا خوا ده‌دۆزنه‌وه‌و گه‌یشتن به‌خوا ده‌ستڕاگه‌یشتنه‌به‌(سروشت وڕۆح) كه‌ به‌باوڕی(هیگڵ)، حه‌قیقه‌ت وجوانی ، یه‌ك شتن . ته‌نیا جیاوازیه‌ك كه‌هه‌یانه‌ ئه‌وه‌یه‌ حه‌قیقه‌ت تاجێگایه‌ك هه‌یه‌و له‌خودی خۆیدا شیاوی تێڕامانه‌ بۆخودی (ئایدیایه‌/ وێناكردنه‌)كه‌ .

به‌ڵام ئایدیا كاتێك كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته‌ حه‌قیقی بۆشعوری مرۆڤ ، به‌ڵكو جوانیش ده‌بێت . به‌مجۆره‌ جوان ده‌ركه‌وتنی ئایدیایه‌ (37). زانسته‌كانی رۆح و بابه‌تی رۆح بابه‌تی نیین به‌ته‌نیا به‌ڵكو دوانه‌ (رۆحی توێژینه‌وه‌و رۆحی لێتوێژراوه‌ن ) … (38) هه‌روه‌كوچۆن (كرۆچه‌)ش باوه‌ڕی وابوو : (جوانی بریتییه‌ له‌ دركاندن یان په‌ی بردن یان دیده‌ گایه‌كی رۆشن بوونه‌وه‌ یان سرۆش (39)به‌م گریمانه‌یه‌ جوانی یه‌كێكه‌ له‌ چالاكیه‌ گیانیه‌كان …
زۆرێك له‌شانۆكاران له‌كوردستان له‌م نێوانه‌دا گیری خواردووه‌ (له‌نێوان تیۆرو پراكتیدا ) كه‌ باوه‌ڕی زۆرێك وایه‌ ئێمه‌ بۆئه‌وه‌ی كاربكه‌ین پێویستمان به‌ تیۆر نیه‌و كۆمه‌كمان ناكات بۆكاری كرداری و ئه‌م تایپه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ شانۆ جگه‌له‌ چالاكیه‌ك بۆكه‌ڵه‌كردنی به‌رهه‌م هیچی تر دروست نابێت و “له‌كۆتاییدا ئه‌م چالاكیه‌ به‌دی نایه‌ت ، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌رێكی ده‌ره‌كی نه‌بێته‌ هۆكار” (40) . كه‌واته‌ تیۆرو پراكتیك به‌ بێ‌ كێشه‌ كردن دروست نابێت به‌ تایبه‌تی له‌بواری ئیستاتیكادا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كێشه‌یه‌ نه‌خوێندرایه‌وه‌و ته‌ئویلی بۆنه‌كرێت ئه‌وا زیندوویی وكاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، شانۆش جگه‌له‌و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌رایه‌ی كه‌ نامانگه‌یه‌نێت به‌ هیچ كوێ‌ !!! هیچی تری له‌ده‌ست نایه‌ت و پراكتیك بریتی ده‌بێت له‌ خۆده‌وڵمه‌ندكردن بۆدروستكردنی سیڤی كار.

————————————————

لیستی سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان

1)هیگڵ –فه‌لسه‌فه‌و مۆدێرنیزم –ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل ،رێبین بۆ چاپ و په‌خشی كتێب (2)چاپی یه‌كه‌م 2003ل 75 2)هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 74 3) بابه‌ك ئه‌حمه‌دی- پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق – كتێبی (چواره‌م) –،وه‌رگێڕانی : مه‌سعوود بابایی ،له‌ بڵاو كراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ ( 22)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل54 4) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل55 5) سیدنی فینكلشتاین، ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه‌ له‌ میوزیكدا ، وه‌رگێرانی: ستاركریم، پیاچوونه‌وه‌ی (ع.ج.سه‌گرمه‌)،ده‌ زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م –چاپی یه‌كه‌م –سلێمانی 2005 ل53 6) عبولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵاعه‌ڵیب ، خۆكوژیه‌كی ته‌واونه‌كراو”كۆمه‌ڵێك وتارو گفتوگۆی ئه‌ده‌بی ” هه‌ڵیبژاردووه‌و وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر كوردی ل80 7) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل79
8) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل79 9) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل79 10) عبدالرحمن مرحبا من الفلسفه‌ الیونانیه‌ الی الفلسفه‌ الاسلامیه‌ ، ،مكتبه‌ الفكر الجامعی –منشورات عویدات –لبنان –بیروت گبعه‌ الاولی 1970 ص126 11)هه‌مان سه‌رچاوه‌ص 126-127 12) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ص 161 13) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص162 14) بابه‌ك ئه‌حمه‌دی ، پێكهاته‌وهێرمنیوتیك – وه‌رگێڕانی ئیسماعیل زارعی ،ده‌زگای وه‌رگێڕان ،چاپی یه‌كه‌م –هه‌ولێر 2007ل33 15) رۆلان بارت ،چێژی ده‌ق ، وه‌رگێڕانی ئیسماعیل زارعی ،ده‌زگای وه‌رگێڕان ، چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2007ل36 16) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل36 17) (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق – كتێبی ( سێ‌ هه‌م ) –،وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی)،له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ ( )چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل179 18) هه‌مان سه‌رچاوه‌- كتێبی یه‌كه‌م -ل 83 19) هه‌مان سه‌رچاوه‌-كتێبی دووه‌م ل212 20) هه‌مان سه‌رچاوه‌-ل94 21) عبولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵاعه‌ڵیب ، نووسین خۆكوژیه‌كی ته‌واونه‌كراوهه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ل79 22) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل78 23) (پلیخانۆف) ، هونه‌روژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌رگێرانی : (حه‌مه‌كه‌ریم عارف) ،ده‌زگای چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی زنجیره‌ی كتێب (12)(115)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005-ل37 24) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل41 25) (لیۆ تۆڵستۆی ) هونه‌ر چییه‌؟ وه‌رگێڕانی هه‌ژار ڕه‌حیمی ،ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی زنجیره‌ی كتێب (386)چاپی یه‌كه‌م 2009ل29 26) هه‌مان سه‌رچاوه‌34 27)ا(نزفیتان تودوروف ) لمبدا الحواری”دراسه‌ فی فكر میخائیل باختین ” ،ترجمه‌ فخری صالح دار الشۆن الپقافیه‌ العامه‌ ،افاق عربیه‌ الگبعه‌ الاولی 1992ص31
28) لیۆ تۆڵستۆی ، هونه‌ر چییه‌؟هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل36 29) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل36 30) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل39 31) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل36 32) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل36 33) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل38 34) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل38 35) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل39 36) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل40 37) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل41 38) هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل41 39) نزفیتان تودوروف ) المبدا الحواری هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترص37 40) (بندیتۆ كرۆشه‌) ، چه‌مكه‌كانی جوانناسی ، وه‌رگێڕانی: (سه‌ربه‌ست خه‌ سره‌و عارف)،ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ،چاپی یه‌كه‌م –سلێمانی 2010 ل17




* ئه‌زموونگه‌ری چییه‌؟ به‌ ماناچی دێت ؟ … ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

چاخی ڕێنسانس له‌ئه‌وروپا (بووبه‌خاوه‌نی ڕه‌وتێكی پڕاوپڕی سروشت ، له‌گه‌ڵ نه‌ریتی زانستی و میتۆدی وگشتگیردا، ڕه‌وتێك، له‌پاڵ لایه‌نه‌ زانستی و ئه‌زموونگه‌ریه‌كه‌یدا ، ژمێره‌یه‌كی زناكی میتافیزیكی )بوو (1).

رۆژێك بوو ، بیروڕای “كۆپه‌رنیكۆس” سه‌باره‌ت به‌ خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ، به‌بیرو ڕایه‌كی سه‌یرو شۆڕشگێڕانه‌ له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درا . له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌نگی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ هه‌ڵچنی و كۆنه‌په‌رستان پێیان قبوڵ نه‌ئه‌كرا. بۆیه‌ له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا كه‌وته‌ به‌رلێشاوی تانه‌و ته‌شه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی فاتیكان و زانایانی لاهوت و ئه‌نجامیش ئه‌و بیروڕا نوێ‌ یانه‌ هه‌ل و مه‌رجی سه‌ركه‌وتنیان بۆنه‌ڕه‌خسا..(2) پاشتر به‌هاتنی گالیلۆو پاشان نیوتن و پاسكاڵ و زاناكانی ترو له‌وێشه‌وه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌دا دیكارت و هه‌ندێك له‌ بیریارانی ئه‌و چاخه‌ له‌وانه‌ فه‌یله‌سوفه‌ ئه‌زموونگه‌راكانی وه‌كو (لۆك وهیوم و ….هتد) .

زاراوه‌ی ئه‌زموونگه‌ری (EXPERIMETAI) كه‌زاراوه‌یه‌كی زانستیه‌ و (داروین) له‌تیۆری گه‌شه‌سه‌ندن (التحول ) دا له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به‌كاریهێنا (…)(3) ده‌توانین له‌ ڕیشه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی وشه‌ی ئه‌ڵمانیی erfahrung به‌واتای ئه‌زموون یارمه‌تی وه‌ربگرین . ئه‌و وشه‌یه‌له‌ fahren وه‌ دێت كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ، له‌دوو گرۆی واتایی جیاوازدا به‌كارده‌هات : یه‌كه‌میان ڕادان و دووه‌میان سه‌فه‌ركردن . ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئه‌زموون له‌هه‌ناویه‌وه‌ جیابوه‌وه‌ ، سه‌فه‌ركردن ، چوونه‌جێیه‌كی دیكه‌یه‌ (4). هه‌روه‌ها (كلۆد بێرنارد )له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یدا به‌ناوی (پێشه‌كیه‌ك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی پزیشكی ئه‌زموونگه‌ری ) به‌كاریهێنا ، ئه‌م زاراوه‌یه‌ له‌ هونه‌ری پلاستیكادا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی (انگباعی ) یه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رده‌ستی (مانیه‌ومۆنیه‌) كاریپێكراو به‌كارهات ،(…) به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی فۆرم و شێوازی نوێ‌ كه‌پشت به‌ستووبوو به‌تیشكی رۆژو تیشكدانه‌وه‌ی له‌سه‌رسروشت یاخود پێشكه‌شكردنی

(1) سردار محموود ، صیغ الادا‌و التمپیلی فی العرچ المسرحی الكردی، رساله‌ المجستیر(غیرمنشوره‌ )ص 37
(2) (به‌كر ئه‌لشه‌رقاوی ) ، پێشه‌كی (شانۆنامه‌ی ژیانی گالیلۆ ) : وه‌رگێڕانی: فۆاد مجیدمیسری ل18
(3) بورهان قه‌ره‌داغی ، شانۆكاری كورد له‌یۆتۆبیای ئه‌زموونگه‌ریدا ، ل12
(4) مه‌سعوود بابایی ئه‌فراندن و ئازادی (باسته‌وه‌ره‌كانی هێرمنیوتیك و جوانیناسی )، بابه‌ك ئه‌حمه‌دی ، وه‌رگێڕانی : ل89

(شێوازێكی نوێ‌ له‌نمایش به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ناباون )،بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر (گرازیه‌ت )مان دانا وه‌ك ڕوگه‌یه‌كی لاسایگه‌ری ،ئه‌وا رۆژێك له‌رۆژان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ لێی داده‌نرێت به‌ كارێكی ئه‌زموونگه‌ری (…) جۆرێكی تركه‌كاری تیاده‌كات (گۆڕینی شوێنی نمایشه‌و په‌یوه‌ندییه‌تی به‌بینه‌ره‌وه‌ ) (1) ئه‌زموونگه‌ری له‌بواری شانۆدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ(ساڵی 1880″ئه‌میل زۆلا” به‌كاریگه‌رێتی تیۆره‌كانی “داروین ” و “كلۆد بێرنارد” زاراوه‌ی (زانستیه‌رۆمان )ی داهێنا (…)به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی(سروشتیه‌ له‌شانۆدا – الگبیعیه‌ فی المسرح ) بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا بانگه‌شه‌ی بۆپێشكه‌شكردنی مرۆڤ به‌وشێوه‌ سروشتیه‌ی كه‌له‌ژیاندا هه‌یه‌تی كرد (2) ئه‌زموونگه‌رێتی له‌شانۆدا به‌وه‌دیاریده‌كرێت له‌شانۆدا كه‌ به‌ بیرێكی ” یاخیانه‌ له‌ ده‌زگا شانۆییه‌ باوه‌كان و كۆنترۆڵكردنی جیهانی سانۆ له‌واقعێكی رۆشنبیری دیاریكراودا و به‌ململانێكردن بۆ ده‌رچوون له‌وته‌قلیده‌ هونه‌ریه‌ خووپێوه‌گرتووه‌ و خواستی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ وزووبێداربووونه‌وه‌ وكه‌شفكردنی جیهانه‌ نادیاره‌كان و ته‌وق دانیان به‌ خوێنی نوێ‌ وروئیای تازه‌ له‌ ڕیشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شانۆیی كه‌ كرچ و كاڵبووه‌ یان كۆنترۆڵكردنی رۆحی بازرگانیانه‌ (3) هه‌رله‌م باره‌یه‌وه‌(هه‌ندێك كاره‌كانیان له‌سه‌ر شانۆی عولبه‌ی ئیتاڵی نمایشده‌كه‌ن ، هه‌ندێكی تر له‌دوای شوێنی ناباوده‌گه‌ڕێن تاگوتاره‌كانیان له‌سه‌ردامه‌زرێنن)،(4)ئه‌زموونگه‌ری لای “برووك” هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكشكاندنی ئه‌وهه‌ڵچونه‌ی كه‌له‌نێوان ئه‌كته‌رو بینه‌ردا هه‌یه‌ (5) كه‌واته‌ له‌مانه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ئه‌وه‌ی هه‌رنمایشێك له‌دۆخی باو ده‌رچێت یان هه‌رده‌رهیچنه‌رێك هه‌وڵێكی وابدات ده‌توانین پێی بڵێن (ئه‌زموونگه‌ر ) .

(1) بورهان قه‌ره‌داغی ، شانۆكاری كورد له‌یۆتۆبیای ئه‌زموونگه‌ریدا ،ل12 و ل15
(2) ئه‌حمه‌د سالار ، هونه‌روژیان ل 106- ل107
(3) شفرات الجسد (جدلیه‌ الحچور والغیاب فی المسرح) ، عوادعلی ص13و14
(4) بورهان قه‌ره‌داغی ، شانۆكاری كورد له‌یۆتۆبیای ئه‌زموونگه‌ریدا ل15
(5) شانۆ له‌چه‌ند وتارێكدا ، كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی م.په‌روه‌ر ل103
—————–

سه‌رچاوه‌و ژێده‌ره‌كان :
1- محموود ، سردار. صیغ الادا‌و التمپیلی فی العرچ المسرح الكردی (رساله‌ ماجستیر– غیر منشوره‌) ، جامعه‌ صلاح الدین – كلیه‌ الفنون الجمیله‌ – قسم الفنون المسرحیه‌ 2010
2- ئه‌لشه‌رقاوی ، به‌كر . پێشه‌كی (شانۆنامه‌ی ژیانی گالیلۆ )، وه‌: فۆاد مجیدمیسری،ده‌زگای رۆشنبیری و بڵاو كردنه‌وه‌ی كوردی ژماره‌ 71، به‌غدا 1982
3- قه‌ره‌داغی ، بورهان . شانۆكاری كورد له‌یۆتۆبیای ئه‌زموونگه‌ریدا ، به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ زنجیره‌ (251) ، سلێمانی 2004
4- ئه‌حمه‌دی ، بابه‌ك . ئه‌فراندن و ئازادی (باسته‌وه‌ره‌كانی هێرمنیوتیك و جوانیناسی )، وه‌ : مه‌سعوود بابایی ، ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی –زنجیره‌ی كتێب (446)،چاپی یه‌كه‌م- به‌رگی دووه‌م 2010
5- سالار، ئه‌حمه‌د . هونه‌رو ژیان ، ده‌زگایچاپ و په‌خشی سه‌رده‌م – زنجیره‌ی كتێبی سه‌رده‌م ژماره‌ (313)، سلێمانی 2005
6- علی ، عواد . شفرات الجسد (جدلیه‌ الحچور والغیاب فی المسرح ) ، عمان : دار أزمنه‌ گ 1 ( 1996)
7- شانۆ له‌چه‌ند وتارێكدا ، كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی م.په‌روه‌ر،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان – زنجیره‌ 30سلێمانی 203




كاتێك نواندن دەبێتە درۆكردن … ڕێباز محەمەد جەزا!!

زۆرن ئەوانەی لە بواری شانۆدا كاریان كردووەو قسەیان لەسەر ئەم دۆزە كردووە و هەندێك لە توێژەرانی بوارەكەشی سەرقاڵكردووەو جەخت لەوە دەكەنەوەكە نواندن پەروەردەیەو پێویستی بە چەمك و مفرەدەو تێگەیشتنی فرە ڕەهەندەو سەربە گرازێكی دیاریكراونیە واتە ناتوانین لەگۆشەنیگایەكی تاكەكەسیانەوە خوێندنەوەی بۆبكەین و وەكو جۆرێك لەخوونەریت تەماشای بكەین و دووبارەی بكەینەوە وەكو لەم رۆژانەدا بەچاوی خۆمان دەیبینین هەندێك لەو كەسانەی كە خۆیان سەرقاڵكردووە بەم كارەوە بە (نووسین ، درامای تیڤی ، شانۆو كایەكانی تر….) هەموویان دەبینین یەك جۆر كەسەو هەمووئەم كارانە دەكات بەمانایەكی تر : ( لەوتوێژەكانی شەقام و گفتوگۆی تیڤی و رادیۆو كاتی نواندن و هەمووئەوانی تر ) دا هەرهەمان كەس و بەهەمان جۆرو دووبارە دەیبیبنینەوە كە ناگۆڕێت و تەنانەت لەهیچ كام لەو بەرهەمانەدا قاتی چاكەت و پانتۆڵەكەشی ناگۆرێت گوایە رۆشنبیرەو و ئەمە كاری نواندنە !

شانۆ پێویستی بە لێكۆڵینەوەو توێژینەوەو گەڕان هەیە ، پێویستی بە مەعریفەیەنەك داڕشتن !! ئەمەش لە شانۆی نوێدا ناودەبرێت بە “دراساتی بونیادی – Interdisci plenary”كەلەڕووی تیۆریەوە سوودی بۆ نمایش و بابەتەكانی نمایش و بیرو روئیای نمایش هەیەو زۆر لەمانەش پەیوەستن بە حەقلە مەعریفیەكانی ترەوە وەكو ( فەلسەفە و دەرووناسی و سیاسەت و مێژوو ئابووری ) و دواتریش سەربار خستنی سروشتی حاڵ بۆتوێژینەوەی ئەدەبی شانۆو پاشان بۆمەشق و ڕاهێنانە پەروەردەییەكانی ئەكتەر، چونكە بیرمان نەچێت كێ‌ نواندن دەكات ؟ ! بێگومان ئەكتەر !! بەڵام ئەگەرپسوپۆڕیەكەی ئەم بوونەوەرە داهێنەرە هونەرمەندە پچوككرایەوە لەفۆرمێكدا و لە ناونیشانێكدا چی؟!! فۆرمی دووبارەی نواندن بەرەو ناشرینی و كەمدەستی و نەشارەزایی سەردەكێشێت و دەبێتە(خوو- habit) ، لەپاشاندا بۆ دروستكردنی نازناو و دانە پاڵی شتێك كەناوی خۆی بەخۆیەوەتی لەوانە (درۆكردن ) ، تاكو ئێستاش زۆرلەبكەرانی بوارەكە ئەم پسپۆڕیەگرنگە بە (درۆكردن ) دەزانن ، بەڵام لێرەدا پرسیاری ئەوەمان لادروستدەبێت ئەگەر (نواندن ) درۆكردن بێت كەواتە دەزگاهونەری و ئەكادیمیەكانی وەكو ” زانكۆوپەیمانگاكان” كاریان چییە؟! (4 ساڵ) خوێندنی زانكۆو (5ساڵ) خویًًًَندنی پەیمانگا لە پاشان دەوڵەت بڕوانامەی (درۆكردن) دەداتەا فێرخوازان ؟!!یان دایكان و باوكان (كچ و كوڕەكان ) یان دەنێرن بۆئەوەی فێری ( درۆكردن ببن )؟! ئیتر (تەكنیك و مەشق و پەروەردەو ……) رۆڵێكیان نامێنێت ؟!

زۆربە خێرایی دەتوانین لەماوەیەكی كەمدا بزانین ئەوكەسانە كێن كە ئەم دەستەواژەو ناوناتۆرانە بڵاودەكەنەوە ؟! ناسنامەی هونەریان چییە؟! سەربەكام جیلن و چۆن لەشانۆ بەگشتی و نواندن تێدەگەن ؟! هاوزەمان لەگەڵ ئەو دۆخە خراپەی شانۆدا ، ئەم كەسانە دۆخێكیان دروستكردووە مرۆڤ نەتوانێت لە شانۆدا كاربكات و كەسانێك پێویست نەبن پسپۆربن چونكە باوەڕیان بە (پسپۆری) نیە!! كەواتە ئەگەر وایە : بۆچی دەوڵەت ئەو توانا مرۆیی و ماددیە زۆرە بۆ بوارێكی وامەترسیدار تەرخاندەكات؟! كەچەند ساڵێكە ئەم خووە بۆتە هۆی بڵاو كردنەوەی پەتای درۆكردن؟! هەرئەم بۆچوونەشم دەمگەیەنێتە ئەوەی بڵێم : كاتێك پسپۆری نواندن دەبێت بە درۆكردن ئیتر پرۆسەی پەروەردەی شانۆو خوێندنی ئەكادیمی و مە عریفەی شانۆیی جێگەی گومانن ..چونكە جڤاتێك بە درۆكردن بینابكرێت بێگومان لە درۆزنیشی كەم نابێت …




شانۆو بوون …. نووسینی : ڕێباز محەمەد جەزا

بەكێشەنەكردنی (بوون) لە (شانۆ)دا چەند ئاستێكی هەیە و زۆر جارئەم گرفتانە بزردەبن و جاریش هەیە كە دەیدۆزینەوە زوو لێمان ووندەبێت و نادیدەدەبێت ، كێشە لەهەر ژانرێكدا هەبێت چەند گەورەبێت ئەوەندە (ئەوژانرە) گەورەدەكات و دەمانبات بۆ مانا گەورەكەو باسەكە هەستیارتر دەكات , واتا كیشەیبونو نەبونی(شانۆ)وەكو ژانرێك دروست دەبێت,بەدیوێكی تردا نەبینیی وەكوكێشەوبایەخ پێنەدان و پشت گوێخستنی دەبێتە بەشێكی تری گرفتەكە و بەهەردووكیشیان بەدوای خۆیاندا قەیران دەهێنن , بۆیەلێرەوە دەبێت بگەڕینەوە بۆ ڕۆڵە سەرەكییەكەی (شانۆ) خۆی كەگومان و قەلەقی لەسەر ئاستی (بوون ) بە دیار دەخات .
هەرچەندە مێژووی ئەم كێشەیە تازە نیە ، بەڵام بەپێی قۆناغە جیاوازەكانی مرۆڤایەتی گۆرانی بەسەردا هاتووە بۆنمونە هەندێك لە توێژەران كێشەی بوون لە ئەدەبدا وشانۆدا بۆ (هۆمیرۆس و هزیۆدو هونەری شیعری ئەرستۆ) دەگەڕێننەوە وەك دەزانین < شێوەی شانۆیی ئەم سەردەمە> كە هەبوونی مرۆڤ لە پێشەوە پڕاو پڕە لەماناو بەهرەیەك كەدەتوانێت لەدەقی جۆراو جۆرو تۆكمەی هەستیەوە، فەزیلەت یاخود بەختەوەری بگۆڕێت . (هیراكڵیتس ) دەڵێت : (شتی گۆراو شتێكی جێگیر نییە)، ئەمەش بۆ ئەم پەرێزە بەواتای ڕەهابوونی(بوون) دێت . پاشان ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ فەلسەفەی ئیسلامی لای ئیبن سینا هەموو هەبوونێك واجبی بوونە لە خۆیدا یان توانای بوون خۆیەتی لای فارابی (وادادەنرێت لەگرنگترین گوتەزا فەلسەفیەكان ، ئەوەیە كە بینای فكری ڕوخسارێك بەدیار بخات بۆدۆزی چییەتی و بوون لەمێژووی گەشەی فەلسەفەی ئیسلامیدا بەڵام لەفەلسەفەی هاوچەرخدا بەتایبەتی لەسەدەی بیستەمدا(بوون) وەكو قوتابخانەو شێوازی جۆراوجۆر مانیفێستێك دەبێت تاڕادەی جیاكردنەوەی (بون) لە(ئارایی) . كێشەكە لای ئەفڵاتون لە ئایدیاڵ دا واتە جیهانی ئایدیاڵ دەبێتە هۆو سەبەبی پەیدابوونی شتەكان. بەڵام ئەرستۆ باوەڕی وایە (مەحاڵە بوونێك لەنەبوونەوە ، بەرەو بوون پەلكێش بكرێت ) بەڵام لە ڕووی بنیات و لە جیهانی مۆدیرندا و خویندنەوە وەكو”دۆكترینیكی – عقیدە”یەكی شایان بەخوڵقاندندنی فۆڕم و شیوازی جۆراوجۆر. یان بە مانایەكی تر بەخویندنەوەی كێشەكان دەتوانین لێكدانەوەی درووست بۆ (شانۆ) بكەین، واتە كاتێك شانۆ دەبێتە كێشە و ئاوس دەبێت بە یەكەكانی فەلسەفە و تەكنیك و مێژو…هتد. ئیترلێرەوە مانا راستەقینەكانی بوونی شانۆ دەردەكەون و خوێندنەوەیش دەبێتە دیار خەری ئەو لایەن و نهێنیە شاراوانەی (دەق و نمایش )و گەیشتنە هەناوی داهێنان- لەمەوە پرسەكە بەرە و شوێن و بابەت دەڕوات. (خەمە) كەسی و هەستپێكراوەكانی تاك وەكو(نوسەر و بكەری شانۆ)بەدی دەكرێت بە هەندێك جیاكاری كە زۆرجار ڕێژەیەكی زۆر لە خەیاڵ. یەكێك لە دروشمەكانی (جۆرج باتای) ئەوە بو كە دەیگوت:”پەسەند كردنی ژیان تا سەرە مەرگ”. لەم ئاستەیدا شانۆ دەبێتە (خەم ) خەمێكی وجودی و قورس و خاڵی لە مانا سایكۆلۆژیەكەی، پەژارەیەك وەكو ئەدەب هەڵگری پەسەند كردنی خەمەكانی بوون خۆیەتی كە لە ئێستادا چەندان بابەتی گرنگ و ڕیشەیی هەن فەرامۆش كراون و پەراوێز كەوتون ، ئەدەب كە دەمانخاتە سەركەڵكەڵەی (بوون) وەكو بابەتێكی گرنگ و پڕ لە بەرپرسیارێتی، لەم كاتەدا(شانۆ) دەبێتە نمونەیەكی بەرجەستەی پڕ لە كێشە. كەواتە (شانۆو بوون ) دووانەیەكی پڕلەگریمانەو پرسیارێكی جدی ئەوهونەرەیە .