چەند سەرنجێک لەسەر کاردانەوەکانی قورئان سووتاندن!.. سەردار عەبدوڵا حەمە

موقتەدا سەدر فتوای دا کە قورئان سوتاندن بە کارێکی تیرۆریستی بزانێ ، بەهۆی ئەم فتواشەوە لایەنگرانی هێرشیان کردە سەرباڵوێزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان لە بەشێکی بەرداو ١٠ کەسیش لە هێزە ئەمنیەکان و لایەنگرانی سەدریش بریندار بوون .
موقتەدا سەدر دەیەوێ داهێنانی تازە بکات سوتاندنی پیرۆزیەکان وەک تیرۆری ئینسان بە یەک چاو چاولێ بکا ئەمەش پێچەوانەی پێناسەیزانستیانەی تیرۆرو پیرۆزیەکانە .
سوتانی پیرۆزیەکان پەیوەندی بە ئازادی بیروڕاوە هەیە و تیرۆری ئینسان پەیوەندی بە تاوانەوە هەیە .
لە سوید سوتانی هەر پیرۆزیەک بە تاوان حساب ناکرێ بەڵام کوشتنی ئینسان تاوانە وسزای لەسەرە . بەسوتانی پیرۆزیەکان کۆمەڵێ کەسبێزارو خەمبار دەکرێن بەڵام هیچ کەس ژیان لەدەست نادات .
ئەوەی لە سوید قورئانی سووتاندووە لە یاسای ئەو ووڵاتە لای نەداوە بەڵام ئەوەی موقتەدا سەدر دەيڵێ نەک لەیاسای ووڵاتی سوید لایداوەبەڵکو لە یاسای حکومەتی عێراقیش لایداوە . هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرش وتوندو تیژی لەسەر سەفارەتەکان بە یاسای عێراقیش تاوانە نەکبە یاسای نێودەوڵەتیش .
حکومەتی عێراقیش سەفیری خۆی لە سوید کشاندەوە و داوای لە ژنە سەفیری سویدیش کرد عێراق بەجێ بێڵێ، هەرێمی کوردستانیشنوێنەری خۆی لە سوید کێشایەوە.
لە کوردستانیش هەمان جۆر فتوای هێرش و توندو تیژی لە لایەن عەبدولەتیف سەلەفیەوە درا بۆ سەر کۆنسوڵیەی سوید لە هەولێر( هەرچەندەئەو ووتی سەفارەتی سوید لە هەولێر ) بەڵام هەر زوو پۆستەکەی سڕیەوە نەکا تووشی گۆبەنێک بێت لە لای دەسەڵاتە دۆستەکەی .
ئەم جۆرە بڕیارانە زۆر دواکەوتوون ناکرێ دەوڵەت وحکومەت بەکار بهێنرێ بۆ ئەم جۆرە کردەوانە چونکە ئەوە پەیوەندی بە تاکەوە هەیە نەکدەوڵەت و حکومەت و پەرلەمان . ئەگەر دەوڵەت لە عێراق و لە کوردستان لەدین جیابوایە وەک لە کۆمەڵگا ئەوروپیەکان و ڕۆژئاوییەکان هەرگیزبڕیاری لەم جۆرەیان نە ئەدا . بە ڕاستی ئەمانە ئەگەر ئەوەندەی سوتانی قورئانیان بۆ گرنگە ژیانی مرۆڤیان بۆ گرنگە؟ نەخێر
عێراق وکوردستان کراوەتە دۆزەخێک بۆ خەڵکەکەی بەهۆی دزی وگەندەڵی هەر ئەم دەسەڵاتدارانەوە ، هەژاری و بێکاری و بێکارەبایی وبێئاوی هەر ڕۆژ زیاتر دەبێ کەچی دەیانەوێ عاتیفەی ئەو خەڵکە بجوڵێنن و تا وازیان لێ بێین بۆ خۆیان زیاتر گەندەڵی ودزی بکەن ئەمە بۆجمهوری ئیسلامی ئێرانیش هەمان شتە.
خاڵێکی تر شایانی باس کردنە ئەوەیە ، لەم ڕۆژانەدا میدیاکانی ئیسلامی سیاسی وسەلەفی زۆر گرنگیان دا بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەککە کچێکی نیمچە ڕووت دژی قورئان سووتاندنەکەی دووەم جار ، کە اللە واکبر دەکات و جنێو بە قورئان سوتێنەرەکە دەدا وە ئافەرین وجزاک اللەی بۆ دەنێرن خۆ ئەگەر بهاتایە هەر ئەم کچە بەم جل وبەرگەوە پشتیوانی بکردایە لە قورئان سووتێنەرەکە هەزاران جنێوی وەکقەحبە وبەڕەڵای بۆ دەچوو لە بەرئەوەی جلی نیمچە ڕووتی لە بەر بوو ، ئەمە دوو ڕوویی ئەم ئیسلامیانەیە.
قورئان سووتاندن بە لای منەوە کارێکی باش نیە و هەرگیز پشتیوانی لێ ناکەم و هانی کەس نادەم ئەم کارە بکا، بەڵام کەسێکی تر ئەیکات ئازادە. هەروەک چۆن پێم باش نیە مرۆڤ هاوڕەگەز باز بێت یا هەروەک چۆن پێم باش نیە مرۆڤ هەڵگری فڵان دین ولەگەڵ فلان بیروباوەڕوحیزب و ئایدیۆلۆجیا بێت، هەر ئاواش پێم باش نیە مرۆڤ ئەم کارە بکات ، بەڵام ئەمانە دەبێ ئازاد بن بۆ خۆیان ئەوەیان پێ باشە بەمن چی. من تەنها دەتوانم ڕەخنە بگرم لەمانە نەک سەرکوتیان بکەم و تیرۆریان بکەم .
مرۆڤەکان فرە ڕەنگن ناکرێ هەموو لەو ڕەنگە بن من پێم خۆشە . یاساودەستوری بەدەست هاتووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لە سەرئەمەدەبێ بنیات بنرێ کە مرۆڤەکان ئازادبن ، ئەمە دەسکەوتی خەباتی سەدان ساڵەی خەڵکی جیهانە . کە چی مەلاو بانگخوازەکاندەیانەوێ دەستورو یاسای ئەم ووڵاتانە بگۆڕن و بیگێڕنەوە بۆ سەدەکانی ڕابووردوو. واتە دەیانەوێ ئەم دەسکەوتانە لە مرۆڤی ئەم ووڵاتانەوەرگرنەوە.
کۆمەڵگای عێراق و کوردستان پێویستی بەدەسەڵاتێکی عەلمانی و ئازادیخواز هەیە کە ئازادی بیروڕای تێدا بێ و ئازادی دینداری وبێدینیتێدا بێت دەبێ ئەوەی مرۆڤایەتی تا ئێستا بەدەستی هێناوە لانی کەم ئەم کۆمەڵگایەی کورستان لێ ی بێ بەش نەبێ ، خەڵکی کوردستاننەک شایەستەی ئەمەیە بەڵکو شایەستەی لەمەباشتریشە .

سەردار عەبدوڵا حەمە

٢٠٢٣/٧٢




قووڵ بوونەوەی قەیرانی ئیسلامی سیاسی و سەلەفی ؟!.. سەردار عەبدوڵا حەمە

ماوەیەکە گوێ بیستی کۆمەڵێک جیدال و باسین کە پێشتر نەمان بیستووە لە لایەن چەندین مەلاو بانگخوازو لێکۆڵەوەر لە ئیسلام و ئیسلامی سیاسییەوە . ماوەیەکە هەندێ مەلا و بانگخواز هەندێ کاری قێزەونی وەک دزی و درۆ و دوو ڕوویان ئەنجام داوە کە کۆمەڵگای کوردستان نەفرەتیان لێ دەکات .

ئەمانە سەرجەم پێ ی دووترێ قەیرانی ئیسلامی سیاسی وڕەوتە جیاجیاکانی بە سەلەفی وئەشعەری و سۆفیەوە .
هۆکارەکانی ئەم قەیرانانە زۆرن هەندێکیان بابەتی و هەندێکیان زاتین ؟
هۆکاری بابەتی ئەوەیە لەسەردەمی سەرمایەداریدا ، بەرەو پیێشچوونی پیشەسازی و زانست دەبێتە هۆی پاشەکەشە بە بیروباوەری خورافیانەی ئایینی لەسەر ئاستی جیهان. تا پیشەسازی وداهێنانی تەکنۆلۆجی زیاتر پێشکەوێ ، ئایین زیاتر پاشەکشە دەکات . لە خۆوە نیە لە ئەفغانستان وهەندێ ووڵاتی ئیسلامی تەلەفزیۆن و ئایفۆن و کۆمپیوتەرو وئایپادەکان دەدەنە بەرچەکوش وداروبەرد و ووردووخاشیان دەکەن ، چونکە وەک ڕابەرانی ئیسلامی سیاسی خۆیان دەڵێن ئەم شتانە خەڵک لە دین وەردەگەڕێنن ، لە خۆوە نیە تاڵەبان لە ئەفغانستان یاسای ئەوە دەردەکا ژنان نابێ لە زانکۆکان بخوێنن .
ئەوکۆمەڵگایانەی کە پیشەسازین ئایین تیایاندا بێ هێزە و بەپێچەوانەوە ئەو کۆمەڵگایانەی پیشەسازی نین ئایین تیاندا بە هێزە ، ئەمە بەپێ ی ئامارە فەرمیەکان . دەبێ ئەوەش بزانین سەرمایەداری پێویستی بە پێشکەوتنی پیشەسازی یە بۆ قازانجی زیاتر هەر بۆیە ئەو کۆمەڵگایانەش تا ئێستا دوواکەوتوون لەم ڕووەوە ئەوا پێویستە بەرەو پێشەوە ببرێن ئەمەش کاردەکاتە سەر ئایین و گەشەنەکردنی و چوونە دواوەی . هەر ئەم هۆکارە دەبێتە هۆی نەمانی ئایین.
کوردستانیش بەشێکە لە جیهانی سەرمایەداری وڕۆژانە زیاتر کاریگەری ئەم پێشکەوتنە دەبینرێ لەسەر ڕەوتە ئایینی و خێڵەکیەکان . . بەپێچەوانەی ئەوەی کە ڕابەڕانی ئایینی بەپشتیوانی دەسەڵات ومیدیاکانی و بۆ فریوکاری خەڵک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئاییندە بۆ ئایینەکەی ئەوان دەبێ چونکە پێ یان وایە تەنها ئەوان لەسەر هەقن ئەمە تەنها ئیسلامیەکان نین ئەمەدەڵێن و دووبارەی دەکەنەوە ڕۆژانە بەڵکو مەسیحیەکان و جووەکان وهیندۆس و بودایەکانیش ئەم پروپاگەندەیان هەیە . بەڵام ڕەوتی مێژوو پێچەوانەی ئەم پروپاگەندەیە. لەجیهاندا ڕێژەی بێدینی لە پەرەسەندنی خێرادایە بە تایبەت لە ناو توێژی خوێندەوارو نووسەر وهونەر پیشەو ئەکادیمی و زنایاندا . ئەم پەرەسەندنە لە کۆمەڵگای کوردستانیش دەبینرێ بە تایبەت لە ناو ئەم توێژەی کۆمەڵگادا .
هەر ئەمە دەبێتە هۆکاری بنەڕەتی بۆ پەرەسەندن و قووڵ بوونەوەی قەیرانەکانی ئیسلامی سیاسییش شانبەشانی قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان .
هۆکاری خودیش یا ( زاتیش) لە خودی ئایینەوەیە کە ناتوانێ وەڵام دەرەوە بێت بە پێداویستیەکانی مرۆڤ لەم سەردەمەی ئێستادا کە گرانی وهەژاری و برسیەتی وبێکاری سەرتاپای کۆمەڵگاکانی جیهانی گرتوەتەوە. ئایینەکان نەک نەیانتوانیوە چارەسەری ئەم بارودۆخە بکەن بەڵکو خۆیان هۆکاری مانەوەی ئەم بارودۆخەن . ئایینەکان پشتیوانی دەکەن لە مانەوەی زەمینەکان و هۆکارەکانی هەبوونی ئەم بارودۆخە وەک ئەوەی ئەوان دژی خاوەندارێتی تایبەتی و کاری بەکرێ و سەرمایە نین کەسەرچاوەی بوونی هەژاری و برسیەتین.
بەپێچەوانەوە ئیتر ئایین دەبێتە پیشەسازی وپیاوانی ئایینییش دەبنە سەرمایەدار و بازرگان .
لە کوردستان دا ماوەیەکە ئەمە بەڕۆشنی بەرچاو دەکەوێ ، مەلاو بانگخواز هەیە لەم ڕێگایەوە زەکات لەخەڵک وەردەگرێ وپڕۆژەی پێ دەکاتەوەو دزی لەخەڵک دەکات ، مەلاو بانگخواز هەیە زەکات لەخەڵک وەردەگرێ چوار ژن دەهێنێ و لە باشترین شوێنی حەوانەوەو لە باشترین خزمەتگوزاری بەهرەمەندە ، جگە لە زەکات ئەمانە پارە لە دەسەڵات و ووڵاتانی تریش وەردەگرن پێی دەچنە حەج وعومرەو لە کاتی نەخۆشیشدا دەچنە ئەوروپا بۆ چارەسەر .بۆیە ئەمانیش بوونەتە چینێکی سەرمایەدارو مشەخۆر لەسەر حسابی چینی کرێکارو زەحمەتکێش وە بەشدار دەبن لەوەی خەڵکی هەژاروبرسی بکەن .
یەکێ لەهۆیەکانی تر هۆشیار بوونەوەو ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وپەرەسەندنی هێزی ئازادیخوازو چەپ و سکۆلاریستی کۆمەڵگایە کە ئیسلامیەکان دەخاتە ناو گێژاوی ئەم قەیرانەی ئێستایان چۆن ؟
خرۆشانی ژن ژیان ئازادی پێشەنگی ئەم کاروانەیە لەم ڕۆدا کە کاریگەری لە سەر کوردستان وناوچەکەش داناوە . خەڵک ناتوانێ ڕەوتی ئیسلامی سیاسی قبوڵ بکا کەسەرچاوەی نەهامەتیەکانی بێت ، خەڵک قبوڵ ناکا ڕۆڵەکانی لە سێدارە بدرێن وەک ئەوەی لە ئێران ڕوویدا وەیا تیرۆر بکرێن لە بەر جیاوازی بیروڕایان وەک ئەوەی لە تیرۆری ماریا و خواناسدا بینیمان لە کوردستان .
ئەوە فشاری بەرەی ئازادیخوازوئینسان دۆست بوو مەلاو ڕابەرانی ئیسلامی سیاسی وسەلەفی هێنایە قسە وقڵشتی نێوانیانی زیادکرد هەریەکەیان ئەوی تر تاوانبار دەکا بە داعش .
یەکێکیان دەڵێ سەلەفیەکان داعشی بێ چەکن و یەکێ تر دەڵێ سەلەفی نامۆیە بە کۆمەڵگای کوردستان وئەشعەری ئایینی خەڵکی کوردستانە و سەلەفیش هەرەشە لەمانی تر دەکات و بەداعش تۆمەتباریان دەکات.
.ئەوە فشاری بەرەی ئازادیخوازە وا لە مەلاو بانگخوازو وەزارەتی ئەوقاف دەکات ڕۆژێک فتوایەک دەربکاو ڕۆژێکی تر لێ ی پەشیمان بێتەوە .
ڕۆژێک دەیانووت پیاوەکان وەک خاوەنی کچان وژنان بێ شەرەفن و گەوادن کە ڕێگا بدەن ژنەکانیان وکچەکان سفور بن و بۆن لە خۆیان بدەن ، کەچی مەلا هەڵۆ لەم ڕۆژانەدا ووتی ئەو پیاوەی ژن بکوژێت قاتلە دەبێ حاکمی موسڵمانان ئەم بڕیارە بدات کە پێشتر ئەمەی نەوتووە . ئەوە فشاری ئەم بەرەیە بوو توانی پاشەکشە بە مەڵا هەڵۆ بکات کە بکوژەکەی خواناس ووریا گلی بە تاوانبار پیشان بدا لە کاتێکا فتواکانی خۆی هۆکار بوون بۆ ئەنجام دانی ئەم تاوانە .
ئەوە بەرەی ئازادیخوازو عەلمانیەکانە ئەشعەریەکانی کوردستانی ناچار کرد بەدژی سەلەفیەکان قسە بکەن و عەبدولەتیف سەلەفیش داوای دیبەیت بکا لەگەڵیان و لەگەڵ ئەوانەی بەسەلەفیان ووتوە داعش.
ئەوە بەرەی ئازادیخواز و عەلمانی بوو کە ووتارە دژ بەیەکەکانی مەلاو بانگخوازە سەلەفیەکان ئاشکرا بکات وەک ئەوەی دەیانووت خۆشەویستی حەرامە بەڵام خۆیان خۆشەویستیان لەگەڵ ژناندا کرد دەنگی هەڵو و عەبدولەتیفیان لەم بارەوە بڵاو کردەوە.
ئەوە هەرئەم بەرەیە ئێستا ماهیەتی مەلایەکی دزی وەک مەلا هەورامانی ئەندام پەرلەمانی سەر بە کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی دەربخات کە وەک دز دەربکەوێ لە کاتێکا پێشوو تر ووتبووی دزەکان دەبێ دەستیان ببڕدرێ .
ئێمە بەرەی چە پ و ئازادیخواز ئەگەر بەردەوام و جیددی تر کار بکەین دەتوانین پاشەکشەی زیاتر بەئیسلامی و سیاسی وسەلەفی و ئەو دەسەڵاتەش بکەین بە پێدانی ئیمکانی ماددی و مەعنەوی کردوونی بە بەڵاو و بەرهەمهێنەری نەهامەتی وکوێرەوری و کردوونی بە بازرگان و خاوەن ژیانێکی بەهشتی لەم دونیا و بەخەڵکیش دەڵێن دوای مردن بەبەهشت و حوری شاد ئەبنەوە . دەبێ ئەو ڕێنسانسەی لە کۆمەڵگای کوردستاندا بەڕێکەوتوە بەردەوام بێ بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کوردستان لە جیاتی ئەوەی ببێتە ئەفغانستانی ژێر سایەی تاڵیبان ببێت بە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو وە ئینسان دۆست .

سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٠٢٣/٧/٨




نەهرۆی کەسنەزانی وسەرانی یەکێتی نیشتمانی!.. سەردارعەبدوڵا حەمە

دەسەڵاتی بۆرژوازی لە کاتی قەیرانەکاندا کە رووبەڕووی ناڕەزایەتی جەماوەری دەبێتەوە بەهۆی شکاندنەوەی قەیرانەکانی بە سەر جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش وخەڵکی هەژاردا ، ناچار دەبێ بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی پەنا ببات بۆ هەموو سەرکوت و درۆوفێڵ وچەواشەکاریەک ، خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٣٠ ساڵی ئەمدەسەڵاتەدا ئەم دیاردەیان بینیوە بە چاوی خۆیان ئێستائەم دەسەڵاتە متمانەی دۆڕاندووە و چیتر خەڵک باوەڕ ی پێ ناکا.
قەیرانی مووچە دیارترینی ئەو قەیرانانەیە کە ئەم دەسەڵاتە دزو تاڵاچیەی بە جێگایەک گەیاندووە پەنا بۆ شێخ و فریوکاریەکانی ببات. لەم کاتەدا شێخ نەهرۆی کەسنەزانیباشترین ئامرازە بۆ ئەم فریوکاریەی دەسەڵات . سەرانی دەسەڵاتەکەی یەکێتی بە تایبەت بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمارو پاڤێڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و وەزیریگەشت و گوزار ، یەک لە دوای یەک سەردانی شێخ نەهرۆیان کرد بۆ کردنەوەی پڕۆژەی بە کەربەلا کردنی شاری سلێمانی و کردنەوەی مەزارگەیەک بۆ گۆڕی باوکی شیخنەهرۆ تا بەڵکو دەروێشەکانی سەردانی بکەن و لەم ڕێگاوە سەرمایەگوزاری بکەن ، گوایا لە بەرژوەندی خەڵکی نەداری کوردستان دەبێ وەک نەهرۆ خۆی ووتیچارەسەری کێشەی مووچەی پێ دەکات . ئەوەی نەهرۆ ووتی درۆیەکی تازە نیە . سەرانی دەسەڵاتی کوردی هەمیشە ئەم قسەیان دووبارەو چەند بارە کردوەتەوە ئەمجارەئەم دەسەڵاتە ئەم درۆیە بە شيخ نەهرۆ دەکا چونکە بۆ گەمژاندنی خەڵک ئامرازێکی گونجاوە بۆیان . بۆ ئەوەی بزانین شێخ نەهرۆ بۆچی ڕاست ناکا سەرەتا دەبێ بزانینشێخایەتی و سۆفی گەری و دەروێش کۆکردنەوە لە سەر بنەمای درۆ وە فڕوفێڵ و فریوکاری لە منداڵدانی کۆمەڵگایەکی نەخوێندەوارو دواکەوتوو لە دایک بووە ، چونکەکۆمەڵگای بێ ئاگا و دەسەڵاتی زۆردار پیاوی فێڵبازوسەختەچی دروست دەکا بۆ ڕۆشنایی ئەمە با بگەڕێینەوە بۆ کتێبەکەی ئەحمەد کسرەوی کە پێش حەفتا ساڵ باسیهاتنی شێخ و سۆفی گەرایی دەکا:
(كسرەوی دەربارەی رەگ‌و ریشەی سۆفیگەری دەڵێت “سۆفیگەری هەروەك زۆر شتی دیكە لەفەلسەفەی یۆنانیەوە سەریهەڵداوە، دامەرێنەرەكەی پلوتینۆس-ی فەیلەسوفە كەپێیوایە سەرچاوەی جیهان‌و هەموی ئەوەی هەیە یەك شتە ئەویش خودایە‌، هەمو شتەكانی تر لەو جودا بونەتەوە، بۆیە پێویستە مرۆڤ گیرۆدەی مادیگەری نەبێ‌‌و خۆیرادەستی چێژو خۆشییەكانی دنیا نەكات، ئەوەی گۆشەگیر‌و بێخود بێت دەتوانێت پەیوەست بێتەوە بەخوداو پەروەردگارەوە”.
كسرەوی ئاماژە بەوە دەكات كە لەسەدەكانی سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامەوە ئەم جۆرە بیركردنەوە فەلسەفییە یۆنانیانە رویانكردە وڵاتی موسڵمانان‌و رۆژهەڵات‌وئەمانیش زیاتر بڕەویان پێداو زۆری نەخایاند سۆفیگەری گەشەی كردو تەكیەو خانەقا دامەزرا بۆ ئەوانەی تەركی دنیایان دەكردو جل‌و بەرگێكی زبریان دەپۆشی، ئەو دەڵێت”ئیتر شێخەكانی سۆفیگەریش پاگەندەی ئەوەیان دەكرد كە نوێنەری پێغەمبەر‌و خودان، هەمو شتێكی ئەم دنیایە بەدەستی ئەوان دەسوڕێ‌‌و تەنانەت کار گەیشت بەوەی بڵێنئیزرائیلیش بەبێ‌ رەزامەندی شێخ عەبدولقادری گەیلانی گیانی كەسی پێناكێشرێت”)*
ئێستا وازانیمان بناخەی سەرهەڵدانی شێخ و سۆفی گەری چیە ئەنجا دەبێ بزانین شێخ نەهرۆی کەسنەزانی و دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز بە دوای چیەوەن ؟ لە وەڵامدائەمانە بەدوای ئەوەوەن سێکتەرێکی تری ئابوری زیاد بکەن بۆ کوردستان بەڵام ئایا سەرمایەکەی بۆ کێ دەبێ ؟ . دیارە چەندین سێکتەری ئابوری لە ماوەی ٣٠ ساڵدا بۆکێ بووە ئەمەشیان هەر بۆ ئەوە.، نەوت ، گومرگ ، بازرگانی ، کۆمپانیەکان ، باجەکان ، پارەی ئاووکارەبا هتد … ئەو سێکتەرە ئابوریانەن کە لە لایەن سەرانیئەودەسەڵاتەوە قۆرخ کراون بۆ خۆیان خەڵکی کوردستانیش بێبەش کراوە لە داهاتی ئەمانە .
ئەمجارەیان ئەم سێکتەرە ئابوریەی شێخ نەهرۆش زیاد دەبێ بۆیان ، جیاوازیەکەی ئەوەیە شێخ نەهرۆش دەبێتە شەریکە دزی ئەم دەسەڵاتە لە مەودوا .ئەمانە هەموو پێکەوەخەریکی کەڵەکەی سەرمایە دەبن چونکە سیستەمی ئابوری ئەمانە سەرمایەداریە لە سیستەمێکی لەم جۆرەدا هەژاری هەر زیاد دەکا و دەوڵەمەندیش زیاتر دەوڵەمەندتر دەبێ بۆیە قازانجی کردنەوەی تەکیەو مەزارگە و مەرقەدی کەسنەزانی بۆ ئەو چینە دەوڵەمەندە دەبێ خەڵکیش بەدرۆ و بەفێڵ دەخەنە حاڵەتی چاوەڕوانیەوە. بۆ ڕاستیئەمەش دەکرێ ئاوڕێ لە خەڵکی کەربەلاونەجەف وکوفە و بەغدا بدەینەوە بزانین چەندە سوودمەند بوون لە شوێبە پیرۆزیە ئاینیەکان . هەموو دەزانین خەلکی برسی وبێکارو هەژاری ئەم شارانە بۆ ماوەی دە مانگ لە سەر جادە بوون دژی دەسەڵاتی دزوگەندەڵی میلیشیای عێراق . ئەگەر بە بووونی شوێنی پیرۆزیەکان بوایە و لەبەرژورندی خەڵکەکەیدا بوایە دەبوایە ئەو خرۆشانە گەورەیی جەماوەر هەرگیز ڕووی نەدابایەو چونکە خەڵکەکەی تێرو تەسەل دەبوو!!! .
لە لایەن دەسەڵاتەکەی یەکێتیەوە شێخ نەهرۆ بە کار دێت وەک بەشێک لە پرۆژە چاکسازیە درۆینەکەی بەڵام لە لایەن شێخ نەهرۆ خۆیەوە پرۆژەکەی بەکار دەهێنێ بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سیاسی خۆی وەک دەڵێن خۆی ئامادە دەکا بۆ پلەی سەرۆک کۆماری عێراق ، دیارە ئەمەش بە پشتیوانی ئەمەریکا یە ، چونکە ئەمریکا دەیەوێ هێزێک لەعێراقدا دەسەڵاتی هەبێ لە بەرژوەندی خۆیدا بێت بەدوای شکستی بەدیلەکەی دوای رووخاندنی سەدام کە بووە هۆی بەهێزکردنی پایەگای ئێران و لاوازی خۆی لەناوچەکەدا.بە چەندین بەڵگەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شێخ نەهرۆ پیاوی خودی ئەمریکایە .بۆیە ئەو پێشبینیە جێ ی خۆیەتی کە ئەمەریکا ئەمجارە دەیەوێ سەرۆکێکیسۆفی گەرا لە عێراق دا دابنێ لە بەرانبەر ئێران و شیعەو سوونەی سەلەفی و داعشیدا.
هەرجۆرە خۆشباوەڕیەک بە پروپاگەندەکانی یەکێتی و شێخ نەهرۆ وەک ئەو خۆشباوەریەیە کە دەروێشەکان هەیانە بە شێخ نەهرۆ . مووچەو مافەکان بە هێزو فشاری خەڵکبەدەست دێت نەک بە بەڵێنە هەنگوینیەکانی دەسەڵات و شێخ نەهرۆ ی کەسنەزانی.

سەردارعەبدوڵا حەمە
١٢/١/٢٠٢١
تێبینی :
• ئەو دوو پەرەگرافەم لە نویسنێک وەرگرتوە کە لە ماڵپەری ئاوێنە لە سەر کتێبەکەی ئەحمەد کسروی سەبارەت بە شیخ و سۆفی گەری چاپ کراوە زیاتر لە ٧٠ساڵ پێش ئێستا بۆ شارەازیی زیاتر ئەم لینکە بکەوە
https://www.awene.com/detail?article=41156




جیاوازی سەلەفیەکانی کوردستان لەگەڵ داعش !.. سەردار عەبدوڵا حەمە

دیارە سەلەفیەکانی کوردستان چەند جۆرێکن لە ڕوواڵەتداو لە ڕووی کاریگەریان لە سەر خەڵک جیاوازن ، هەیانە زۆرتر کاریگەری دائەنێن وە هەیانەکەمتر . هەموویان یەک ستراتجیان هەیە ئەویش گەیشتنە بە حوکمی قۆرئان و خودا . ئەمانیش گروپی خۆیان هەیە بەڵام ناویان لێ نەناوە ،جیاوازیان لەگەڵ گروپ و حیزبەکانی ئیسلامی سیاسی وەک یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەیە کە زۆر بە نهێنی کارەکانیان ئەنجامدەدەن .بەڵام هەموو ئەمانە ( ئیسلامی سیاسی و سەلەفی ) یەک ستراتجیان هەیەئەویش حکومەتی ئیسلامی و حوکمی شەریعەیە بەڵام ڕێگاکانیانجیاوازە . ئەی جیاوازی سەلەفیەکانی کوردستان لەگەڵ داعشدا دەبێ چی بێت.؟

واتێ گەیشتووم تاکتیکی ئەمانە لە ئێستادا ئەو تاکتیکەیە کە محمد پێغەمبەری ئیسلام لە مەککە هەیبوو کە لە وکاتەدا هێزی نەبوو وە لاواز بوو هەوڵیئەدا بە سازشەوە لەگەڵ نەیارەکانی مامەڵە بکات . لەو کاتانەدا بوو دەیووت ئیسلام ئایینی پێکەوە ژیانە و ئایینی خۆتان بۆ خۆتان و ئایینی خۆمانبۆ خۆمان . بەڵام کاتێ هێزی پەیدا کردو توانی مەدینە داگیر بکا تاکتیکی خۆی گۆڕی تاکتیکی نوێ ی بەکار هێنا وەک( بیانکوژن لە پێناویڕێگای خوادا) ( دەست بکەن بە کوشتنی هەرکەس ئیسلام نەبێ سەری ببڕن و ماڵ و سەروەتیان داگیر بکەن و ژنەکانیان بکەنە کەنیزەک ) وەکئەوەی کردیان لە گەڵ جوولەکانی هۆزی بەنی قۆریزە ، دواتریش هەمان ماڵوێرانیان بەسەر خەڵکی جیهان دا هێنا .

سەلەفەکیانی کوردستان بە تایبەت گروپەکەی عەبدول لەتیف لە قۆناخی سەردەمی« مەککەدا » ئەژین و تاکتیکیان ئەوەیە سات و سەودا و سازشبکەن لە گەڵ نەیارەکانی خۆیان لە گەڵ ئایینەکانی تر و بێئاینەکان و عەلمانیەکان هەرکەس ئایینی خۆی بۆ خۆی و باوەڕی خۆی بۆ خۆی پیادەئەکەن . بارزانی بە وەلی ئەمر دائەنێن و خۆپیشاندان و ناڕەازایەتی بۆ لابردنی ئەو دەسەڵاتە و هەرجۆرە توند ڕەویەک لە دژی ئەو بە کارێکی باشنازانن و پێ یان باشە موسڵمانان لێی دوور بن . بەڵام ئایا ئەم تاکتیکە تاکەی درێژەی دەبێت ؟ ئەگەر ئەمانە هێزیان پەیدا کرد تاکتیکی خۆیاندەگۆڕن ؟ دەست ئەبەن بۆ توندو تیژی و پەلامارو کوشت بڕین وەک سەردەمی «مەدینە» ؟ بەڵێ چونکە هەرکارێک پێغەمبەری ئیسلام کردوویەتیئەمان بەڕاست و دروستی دەزانن لادان لێ ی کوفرە ، ئەمانیش حوکمی ئیسلامیان دەوێ کە خۆیان ئێستا بانگەوازی بۆ دەکە ن و ناوی دەبەن بەحوکمی اللە ، وە سەوابتەکانی ئیسلامیان دەوێ لە دەستوور و یاسا دا . ئەمە حوکومەتی سیاسیە چونکە سیفەتی حکومەت کردن واتە سیاسەتکردن . لەم دەسەڵاتەدا ئیتر ئەوەی نەک ئیسلام نەبێ بەڵکو ئەگەر نوێژیش نەکاو وەک ئەوان نەبێ بە شمشێر سەری دەبڕن ، ئیزیدیەکان ئەنفالئەکەنەوە و ژن و کچ و منداڵیان ئەبەن و پیاوەکانیش سەردەبڕن . مورتەد و زیناکار دەکوژن و زاناکان و فەیلەسوفەکان و شاعیر و نوسەرەکانئەگەر مولحید بن دەیانکوژن .

بەڵام ئایا ئەتوانن بگەنە سەردەمی قۆناغی « مەدینە » تا ئەم تاکتیکە ئەنجام بدەن ؟ ئەوە پەیوەندی بە ململانێ ئەوان هەیە لەگەڵ هێزە پێشکەوتووخوازەکان و عەلمانیەکان و زانستدا . من خۆم بە زەحمەتی ئەزانم لەم سەردەمەدا بگەنە ئەو تاکتیکە ، بەو دەلیلەی زانست و عەلمانیەت وپێشکەووتوو خوازی و چەپ و کۆمۆنیست لە ئارادایە و لە بەهێزیدایە وەک سەردەمی« مەدینە » نیە ئەم هێزانە نەبوون لەو کاتەدا.

بەڵگەیەکی تر ئەوەیە داعش کەوتە ئەو قۆناخەوە واتە قۆناخی «مەدینە » و کوشت و کوشتار بەڵام شکستی هێنا ئەوانیش چارەنووسیان لە داعشباشتر نابێت ئەگەر دەستی بۆ ببەن . جیاوازی سەلەفیەکانی کوردستان و داعش لێرەدایە لە دوو تاکتیکی جیاوازدایە ئەوانەی کوردستان وەکسەردەمی « مەککە » تاکتیکیان هەیە بەڵام داعش وەک سەردەمی « مەدینە» .

عەبدول لەتیف جارێکیان لە تەلەفزیۆنەکەیەوە لە وەڵامی ئەنداميکی کۆمەڵی ئیسلامیدا ئەو ڕاستیەی درکاند کە ئێستا ئەوان دەبێ وەک سەردەمی « مەککە » کار بکەن و تاکتیک ئەنجام بدەن نەک وەک سەردەمی « مەدینە » تاکتیکی مەدینە ئەوە بوو بە هێڕش پەلاماردان بۆ سەر دەسەڵاتیجوولەکە و دەوڵەتی ئیسلامی دامەزرا .

بڕوام وایە هۆشیاری خەڵک لە ئاستێکدایە کە بواریان پێ نادا ئەم هەدەفەیان بە ئاکام بگات و بگەنە سەردەمی بەکارهێنانی تاکتیکی « مەدینە».

تەنانەت ڕابەرەکانیان ومەلاکانیان لە ئێستادا بوونەتە جێگای مەخسەرەو گاڵتەو گەپی ناو سۆشیال میدیاکان .

تاکتیکی ئێستاشیان وا خەریکە بەرەو شکست دەڕوا چونکە ئاستی ئاگاهی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و زانست و تەکنەلۆجیا بواریان پێ نادا درۆ بکەن .ئەوکاتەی تازە کۆرۆنا لە چین پەیدا بووبوو ووتیان ئەوە غەزەبی خواو سەربازی خوایە بۆ بێ باوەڕان هاتووە چونکە گۆشتی سەگ وپشیلە و ماردەخۆن ، ئەگەر شەش مانگ درێژە بکێشت ووڵاتی چین لە ناو دەبات زیاتر لە ٦ مانگی خایاند و چین لە ناو نەچوو بەڵکو سەرکەوتبەسەرکۆرۆنادا، دواتر کە زۆر ووڵاتی ئیسلامی گرتەوە بە هەزارەها موسڵمان مردن بەهۆی کورۆناوە ڕایان گۆڕی و ووتیان کۆرۆنا هەر لە لای خواوەهاتووە بەڵام ئەگەر ئیمانداری کوشت ئەوە شەهیدە و ئەگەر بێ ئیمانیشی کوشت ئەوە تۆڵەی خوایە و هەندێکیان پێیان وابوو خوا بۆ تەمبێ ی ناردووەبەڵام بێ زیان دەبێ و کاتیەو نامێنێ . جگە لەوەی ئەمانە هەموو بە درۆ خرانەوە هەرلە هۆکاری پەیدابوونی ئەم ڤایرۆسە تا زیانەکانی وەک ئەوەدەرنەچوو ئەم سەلەفیانە دەیانووت خۆشیان خستە جێگایی مەخسەرەو نوکتەو گاڵتەوگەپی ناو سۆشیال میدیا . ئەوان بۆیە ئەو پروپاگەندەیان کردوەک کارێکی سیاسی بۆ لێدانی ووڵاتی چین و بێهێز کردنی ئەو وەک کارێکی سیاسی و ئایینی بۆ بڵاو کردنەوەی جەهالەت بوو بەڵام بۆیان نەکرا.

کاری ئەمانە درۆ کردن و ڕاگۆڕین و ڕیاکاریە بە پێ ی بەرژوەندی خۆیان . دەبێ خەڵک لەوە تێ بگات کە ئەمانە سیاسەت دەکەن بەم جۆرەمامەڵەیان لایەنگرو دۆست بۆ خۆیان پەیدا دەکەن ، ئەگەر درۆ نەکەن بە ناوی خواو قورئانەوە کەسیان بۆ کۆنابێتەوە. دەبێ درۆ لەوە گەورە تر چیبێ بە منداڵێکی چوارساڵانە کە سورەتی فاتیحەی لە تەلەفزیۆنەکەیەوە( کەناڵی ئامۆژگاری) خوێند بڵێ ی هەموو عەلمانیەکان و مولحیدەکانی دونیائەوەندەی تۆ سوودیان بۆ مرۆڤایەتی نەبووە !!. کێ هەیە نەزانێ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆناو هەمووو نەخۆشیەکان و داهێنانی کارەباوڕادیۆوتەلەفزیۆن وئەنتەرنێت و کۆمپیتەر و ئۆتۆمبیل و فرۆکەو مانگە دەسکردەکان و چوون بۆ ناومانگ و مەریخ و بۆشایی ئاسمان کە لە لایەنعەلمانیەکانەوە بووە ورەسوودێکی گەورەیان هەبووە بۆ مرۆڤایەتی بەڵام خوێندنی سورەتی الفاتیحە لە لایەن منداڵێکەوە بۆ مرۆڤایەتی چ سوودێکیهەیە؟ هیچ .

دەبێ ئەوەش بڵێین بارودۆخێک کە دەسەڵاتی کوردایەتی لە کوردستاندا لە ماوەی ٢٩ ساڵدا خوڵقاندوویەتی هۆکار بووە بۆ ئەوەی بەشێکی بەرچاو لەخەڵک بەدرۆی سەلەفیەکان باوەر بێنن درۆکانیان بەڕاستی بزانن . بێکاری و نەبوونی و برسیەتی و بێ مووچەیی و نەبوونی ئازادی و تیرۆر فڕاندنو ترساندن و تۆقاندنی خەڵک لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە و ئێستایش بوونی کۆرۆنا هۆکارن بۆ هێز کۆکردنەوەی سەلەفیەکان و ئیسلامی سیاسی ،خەڵک هیواو ئۆمێد بۆ ژیانێکی باشتر لە بەهەشتی دوای مردن لەمانە وەردەگرن چونکە لەم دونیایە بێ ئومێد بوون ، سەلەفیەکان و ئیسلامیسیاسییش زۆر پێویستیان بە بارودۆخێکی لەم جۆرەیە بۆ گەشە کردنی خۆیان لە پێناو ئامانجە سیاسیەکانیاندا.

لە هەر ووڵاتێکی دونیا بارودۆخی ئینسان باشتر بووبێ هێزی ئایینەکان کەمتر بووە خەلکی باوەڕ بە خورافات ناهێنن بە پێچەوانەشەوە ڕاستە. ێەمبارودۆخە نەک لە کوردستان لە ئاستی جیهان بواری زیاتر خۆش کردووە بۆ شوێن کەوتنی ئیسلامی سیاسی و سەلەفی بە هەردوو جۆرەسەرەکیەکەیەوە وەک دەووترێ بە توندڕەوەکە یەوە وەک داعش و قاعیدەوئەوانی ترەوە تا دەگاتە بەشە نەرمەکەی وەک سەلەفیەکانی ئەمڕۆیکوردستان .

دیارە کە من باوەرم بە توندرەو و نەرم ومیانەڕەویان نیە بەڵام باوەڕم بەوە هەیە دوو تاکتیکی جیاوازیان هەیە ئەوەی بەخۆی دەڵێ نەرم و میانەڕەوتاکتیکی ئیسلامی سەردەمی « مەککە » ی هەیە ئیسلام بە ئایینی پێکەوە ژیان و( لکم دینکم ولي دین ) پەیڕەو دەکا و داعشەکەش کە پێ ی دووترێتوند ڕەو تاکتیکی ئیسلامی سەردەمی « مەدینە » ی هەیە ( کە تەنها ئیسلام ڕێگای خودایە و ئەوانی تر نابێ بمێنن ) پیادە دەکا . ئەمە یە خاڵیلێکچوون و جیاوازی هەردوو جۆرە سەلەفیەکان ی کوردستان و داعش.

سەردار عەبدوڵا حەمە

١١/١١/٢٠٢٠




قورئان لە خەلیفە عوسمان کوڕی عەفانەوە بۆ ڤلادیمێر لینین ! … سەردار عەبدوڵا حەمە

ئەم ناو نیشانە جێگەی سەر سوڕمانە منیش هەوڵ ئەدەم لەم کورتە نوسینەدا ئەوە ڕوون بکەمەوە و لەو سەر سوڕمانیەتان بێنمە دەرەوە .
دووساڵ پێشتریش لە ووتارێکمدا ئاماژەم بەم مەسەلە یە کردووە وەک هەڵویستی لینین لە بارەی ئیسلامەوە بەڵام ئەم جارە هەوڵ ئەدەم تایبەت تر لەممەسەلەیە بدوێم تا زیاتر ئەوە ڕوون بێتەوە سۆشیالیزم چەندە ئازادیەکی بێ سنوری هەیە بۆ بیرواڕاکانی کۆمەڵگا چ بۆ بیرو ڕای ئایینی بێ یانائایینی . واتە ئەو ئازادیەی لەم سیستەمەدا هەیە لە هیچ سیستەمێکی تردا نیە .
هەروەک مێژووی ئیسلام باس لەوە دەکا کە قورئان لە سەردەمی خەلیفەی سێ یەمی موسڵماناندا (لە ساڵی٦٥١ زایینیدا وە ١٩ ساڵ پاش مردنیپێغەمبەری ئیسلام بووە) کۆکراوەتەوە کراوە بە کتێب واتە لە لایەن عوسمان کوڕی عەفانەوە بووە . پێنج دانە لەم کتێبە دەنوسرێت هەریەکەیاندەنێردرێ بۆ پێنج شاری ئیسلامی، دوو لەو نوسخانە دەمێنی دانەیەکیان لە قەصر قوپ قاپی تورکیا دەبێ دانەکەیشیان لە مەدینە دەبێ کە نوسخەیئەسڵی عوسمان کوڕی عەفان خۆی دەبێ. لە پاش مردنی ئەو خەلیفەیە عەلی کوری ئەبوطالیب دەبێتە خەلیفە ئەو نوسخە ئەسلیە دێنێت بۆ کوفە لەعێراق .
کاتێ تەیموری لەنگ ناوچەکە وێران دەکا ئەم نوسخەیە لە مزگەوتی بیبی خانوم لە پایتەختی سەمەر قەند دەپارێزرێ وەک ئاسەوارێکی گرنگیمێژوویی لەوێ دەمێنێتەوە تا ساڵی ١٨٦٨ زاینی .واتە تا ئەو کاتەی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا سەمەر قەند داگیر دەکا ئەو نوسخەی قورئانە دەبەن بۆ کتێبخانەکەی سان پترسبۆرگ( کە ئەمڕۆ بە کتێبخانەی نیشتمانی رووسی ناسراوە ).
لە پاش ئەوەی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبەر لە روسیا بە سەرکردایەتی لینین و بەلشەفیەکان بە سەرکەوتن دەگات ، لینین ئازادی دەداتە تەواو ئەو خەڵکانەی روسیا کە لە نەتەوەو ئایینی جیاواز پێک هاتبوون وەزۆربەیان کۆماری سەربەخۆیی لە چواچێوەی یەکێتی سۆڤیەتدا پێک دێنن . یەکێلەوانە کۆماری باشکوردستان بووە ئەو کاتە لینین ئەو نوسخەی قورئانە لە کتێبخانەکە دەردەکات و دەیکاتە دیاری بۆ خەڵکی ئوفا ی سەر بەم کۆمارە( کۆمارێ بوو لە ناوچەی ڤۆلڤا ی روسیای ئێستا). پاشان کۆماری تورکستان زۆر داوای ئەم نوسخەیە دەکات تا دەدرێت بەوان لە شاری تەقشەند دائەنرێ و تا ئێستایش لەوێ ماوە .
زۆرن ئەو مەلاو بانگخوازانەی کۆمۆنیستەکان بەوە تاوانبار دەکەن ئەگەر دەسەڵات بەدەستەوە بگرن ئەوا ئیسلام لە ناو دەبەن و مزگەوتەکان ناهێڵن وقورئان دەسوتێنن کافرو بێ بەزەیین و شتی تریش . ئەوان لەم ڕێگایەوە دەیانەوێ خەڵک کوێرو نادیدە بکەن و مێشکی خەڵکی بەوە پڕ بکەن کەکۆمۆنیستەکان دوژمنی ئەوانن بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە هیچ کەس وەک کۆمۆنیستەکان دۆستی خەڵک نین و هیچ سیستەمێکی نەتەوەیی وئایینی وتۆلیتارتی و لیبرالی و دیموکراتی وەک سیستەمی سۆشیالیستی ئازادی بۆ کۆمەڵگا ناهێنێ . وە ئەوەی بە ناوی سۆشیالیستیەوە ئازادی پێشێل دەکالە بناغەدا سیستەمەکەی سەرمایەداری دەوڵەتی یە و ڕژێمە سیاسییەکەشی دیکتاتۆری بۆرژوازیە نەک دیکتاتۆری پرۆلیتاریا. سیستەمیسۆشیالیستی لە روسیا تەنها ٥ ساڵ ژیاوە بەدوای ئەودا هەرچی ناوی لە خۆی ناوە دەوڵەتی سۆشیالیستی پەیوەندی بەو سیستەمەوە نەبووە.
کۆمۆنیستەکان نایانەوێ لە ڕێگای زەبروزەنگ و توندوتیژی و ترس و تۆقاندنەوە باوەڕی ئایینی خەڵک بگۆڕن بەڵکو لە ڕێگایەکی ئازادەوە دەیانەوێململانێ ی بکەن بە شێوەیەکی زانستیانە . کۆمۆنیستەکان دژی داخستنی مزگەوت و سووتاندنی قورئانن وە بەڕێگایەکی ناکۆمۆنیستانەی دەزاننهەر لایەن و کەسێک ئەو کارانە ئەنجام بدات لەگەڵ میتۆدوبەرنامەی کۆمۆنیستەکاندا ناکۆکە .
کۆمەڵگا دەبێ لەو درۆ بۆختانانەی کە بۆ کۆمۆنیستەکان دەکرێ ڕزگاری بێ و پاک بکرێتەوە ، هەوڵەکان لەم پێناوەدا دەبێ چڕتر بکرێنەوە وە دەبێئەو ڕاستیەش بزانرێ کۆمۆنیستەکان ڕاستگۆترین و پاکترین و شەرافەمەند ترین کەسی کۆمەڵگان و پێشرەون بۆ گوڕینی ریشەیی بارەدۆخیناهەمواری چینە هەژارو کرێکارو زەحمتکێشەکان بۆ ژیانێکی شیاو بە ئینسان.

سەردار عەبدوڵا حەمە
١٨ تشرینی یەکەم ی٢٠٢٠
سەرچاوە:

Sent from Yahoo Mail for iPhone




پێوانەی چاکسازی باش بوونی گوزەرانی خەڵکە نەک پروپاگەندە! … سەردار عەبدوڵا حەمە

ئەم ووتارە لە سەر بەشێکی قسەکانی مەسرور بارزانیە لە پەرلەمانی کوردستان لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
سەرەنجام سەرۆکی بە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئامادەی پەرلەمان بوو بەویستی خۆی نەک لە سەر بانگێهێشت کردنیژمارەیەک پەرلەمانتار.
مەسرور بارزانی لە سەرجەم قسەکانیدا هەوڵی ئەدا شکستی کابینەکەی بخاتە ئەستۆی کابینەکانی پێش خۆی و حکومەتی عێراق و نەبوونی دەوریسەرەکی کەرتی تایبەت .

کابینەکانی پێشوو هۆی سەرەکی ئەم باردۆخەی ئێستان لە قسەکانی مەسرور بارزانیدا لە کاتێکا ئەوانیش هەمیشە ووتوویانە چاکسازی دەکەن !!
هیچ یەک لە کابینەکانی پێشوو نەیانووتوە چاک سازی ناکەن چ لە کاتی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەکاندا بوو بێت یا دواتر هەمیشە درۆی باشتر کردنیبژێوی خەڵک و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیان کردووە وەک ئەم کابینەی ئێستا . بە پێی قسەکانی مەسروربارزانی بێت کابینەکانی پێشوو درۆیانکردووەو چاکسازیان نەکردووەو خراپسازیان کردووە و کێشە و گرفتێکی کەڵەکە بووی زۆریان بۆ ئەم جێهێشتووە بۆیە بارودۆخەکە بە ئەو کۆنتڕۆلناکرێ یا قورسایی زۆر لە سەر ئەو دا ئەنێ . هەر بەم بۆنەوە داوای چاوەروانی زیاتر دەکا لە خەڵکی کوردستان پێ یان دەڵێ بە یەک ساڵیکابینەکەی ئەو مەحاڵە سەرکەوتن بە سەر ئەو گرفتە کەڵەکە بووانەدئا بێتە دی و دەبێ کاتی زیاتری بۆ دابنێن . دیارە هێشتنەوەی خەڵک لە چاوەروانیداتەنها قسەی مەسرور بارزانی نیە سەرجەم کابینەکانی پێشوو تر ئەم کارەیان کردووە هەموو بیرمانە لە نەوەدەکاندا لە بەرانبەر ناڕەزایەتیەکاندادەیانووت حکومەتەکەمان ساوایە و دواتریش بیانووی داعش و ئاوارەکان کرایە کەرەستەی هێشتنەوەی خەڵک لە چاوەروانیدا ، ئەمە تەنها پیشەیکابینەکانی پێشووش نەبووە بەڵکو هەمیشە حکومەتە بۆرژواکان شتێکیان کردووە بە کەرەستە بۆ هێشتنەوەی خەڵک لە چاوەروانیدا وەک کاتی خۆیحکومەتی بەعس دەیووت جارێ لە شەڕداین لە گەڵ ئێران و جارێکی تر دەیووت لە شەڕداین لە گەڵ ئەمەریکا و ووڵاتانی رۆژ ئاوا. نیشتمان لەمەترسیدایە با دوای ئەمانە ئاڵوگۆڕ دەکەین .
خەلکی کوردستان هەقیەتی بپرسێ کابینەکانی پێشووش هەرخۆتان بوون هەرپارتی و یەکێتی بوون خۆ حیزبی تر نەبوون بۆچی هێشتتان ئەو هەمووگرفتانە کەڵەکە بێ ؟ بۆچی زوو نەتان گۆڕین؟ یا ئەگەر ئەوەندە گرفتیان کەڵەکە کردووە وەک ئەوە مووچەیان لە کاتی خۆیدا نەداوەو قەرزێکی زۆریانکردووە و هتد دەبوو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکردنایە ، باشە ئەگەر وایە ئەوەندە کابینەکانی پيێشوو بێ توانا و شکست خواردوو بوون چۆنە دواتر هەرلە ناو حیزبەکانی خۆتانەوە هەڵتانبژاردن بۆ پلەی باڵاتر ، نيچیروان بارزانی کە سەرۆکی زۆربەی کابینەکان بوو کردتانە سەرۆکی هەرێمیکوردستان و بەرهەم صالحتان کردە سەرۆک کۆماری عێراق.
. دەبێ لەوە ڕیاکارانە تر چی بێت کە کابینەکانی پێشوو بکەیتە هۆی بەرەو پێشنەچوونی بە ناو چاکسازیتان یا بە مانایەکی تر شکستان .

حکومەتی عێراق یەکێ تر لە هۆکارەکانی ئەم بارودۆخەی کوردستان بوو لە قسەکانی مەسرور بارزانیدا چونکە مووچەی نە ناردووە و بودجەی پێنەداون ، باشە ئەگەر ئەوە هۆکار بووە بۆچی واز لەو حکومەتە ناهێنن ؟ بۆچی لە بەغدا ناکشێنەوە و بۆچی کار بە ئەنجامی ریفراندۆم ناکەن ؟ بۆچیپلە و پۆستان وەرگرت ؟ سەرۆکی کۆمار و چەندین وەزیر و ئەندام پەرلەمانی حیزبەکانتان لە بەغدا بۆچیە ئەگەر خێرێکیان نیە بۆ خەڵکی کوردستان؟ئەم جۆرە قسانە مایەپووچ دەبنەوە کاتێ ئێوە بە کردەوە بەغدا بە دۆست دەزانن و بە قسەش بە دوژمنی دەزانن. مەسرور بارزانی لەلایەک دەیووتبارودۆخی خەلکی کوردستان باشترە لە دەوروبەرەکانی خۆی مەبەستی ئەو خەلکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە کەچی چاوەروانی مووچەوبووجەی ئەو حکومەتەش دەکا ئەمە ئەوە ناگەیەنێ ئەو حکومەتە باشترە لە ڕووی داراییەوە ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە ئەو حکومەتە هیچ نەبێهەموو مانگێ مووچەی خەڵک دەدات بەڵام جەنابی مەسرور ئێوە ئەوەش ناکەن بەچی خەلکی کوردستان باشتر ئەژی هەردوو لاتان دوو دەسەڵاتیدزو مافیان نەخەڵکی عێراق و نە خەڵکی کوردستان ژیانێکی شایەستە بە مرۆڤیان نیە لە سایەی ئێوەوە .
نەبوونی دەوری کەرتی تایبەت لە قسەکانی مەسرور بارزانیدا هۆکارێکی تر بوو بۆ شکستەکەیان بۆ یە پێ ی وایە کەرتی تایبەت ئابوری کوردستانپێش دەخات !! ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهابدا نیولیبرالیزم ئەم پروپاگەندەیە دەکا کە گواایە دەبێ گرنگی بەکەرتی تایبەت بدرێ . باشە ئێوە جیهانیسەرمایەداری نابینن کە لە ژێر سایەی نیۆلیبرالیزمدا لە چ قەیرانێکدا یە ؟ چونکە کەرتی تایبەت بەدوای قازانجی شێتانەوەیە بۆ ئەمەش نرخ و بەهایکاڵاکانی بەرز دەکاتەوە ئەوە لە لایەک لە لایەکی تر بۆ ئامانجی قازانجی زیاتر کرێکار لە سەر کار دەردەکا و کرێ ی کەم دەداو سەعاتی کار زیاتردەکا تاوای لێ دێت هێزی کڕينی کاڵاکان کە زۆربەی خەلکە نامێنێ ، کەم دەبێتەوە بۆیە قەیران لە دوای قەیران ڕوو دەدات ، سیاسەتی کەرتی تایبەتلە جیهاندا ڕوو لە شکستە . مەسرور بارزانی هەر لە میانەی قسەکانیدا لەم بارەوە ووتی( خۆ ئێمە سیستەمی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی بنیاتنانێین )، ئەو پێ ی وایە ئەو سیستەمە باش نیە بۆ گەشەی ئابوری . هەر بۆ بیرهێنانەوە پێویستە نموونەی شوڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبەری روسیابێنینەوە پاش سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە لە ڕووی ئابوریەوە چەند هەنگاوێکی کەم نرا وەک نەهێشتن یا کەمکردنەوەی کەرتی تایبەت ئەو کاتە ووڵاتیروسیای لە دواکەووتوترین ووڵاتی ئەوروپاوە کردە پێشکەوتووترین ووڵات لە ڕووی گەشەی ئابوریەوە بە جۆرێکی لێ هات بووە هاوشانی ئەمریکائەوەی کە ئەنجامەکەی چی بوو هۆکارەکەی ستالین و ئەوانەی دواتر هاتن نەیانتوانی کارەکانی شۆڕش تەواو بکەن ئەوە باسێکی ترە ، یەکەم کارێکشۆڕش لە روسیا کردی کارەبای گەیاندە دوورترین گوندی روسیا کەچی ئێوە کارەبای کوردستانتان بڕی و تا ئێستایش کورستان وەک ٣٠ ساڵپێشتری لێ نەهاتوەتەوە کە حکومەتکانی پێشووی عێراق لە ڕێ ی کەرتی گشتیەوە دابینیان کردبوو .
ئەگەر ئێوە پێتان وایە ئەو ووڵاتانەی کە سیستەمەکەیان سەرمایەداری دەوڵەتیە بە ناوی کۆمۆنیست و سۆشیالیستەوە بیانسێنن ئەوە هەڵەیەکی گەورەدەکەن. هەرچەندە کۆمۆنیستی و سۆشیالیتیش نین بەڵام کەرتی گشتیی بنەمای ئابوریانە کەچی گەشەیان کردووە لە ڕووی ئابوریەوە چین بۆنموونە ئەمڕۆ کەوتوەتە پێش هەموو سیستەمی ئەوروپا ورۆژئاواوە بە ئەمریکاشەوە . هەر بۆیە من پێم وایە کەرتی تایبەت دەوری نیە لە گەشەیئابوریدا چاو لە تورکیا بکەن بزانن کەرتی تایبەت چی لە ئابوری ئەو ووڵاتە کردووە . دەبێ ئەوەش لە بەرچاو بگرین هەر گەشەپێدانی ئابوری گرنگنیە گرنگ دابەش کردنی سامانە بە شێوەیەکی یەکسان گرنگ ئەوەیە بزانین کام سیستەم لە قازانجی چینی کرێکارو زەحمەتکێش و چینە کەمدەرامەتەکانە تا کەرتی گشتی باڵادەست بێت ئەم چینە خۆش گوزرەانتر دەبێت دەبێ سیستەمێ هەڵبژێرین کە سامانی کۆمەڵگا بۆ هەموو کۆمەڵگابێت نەک بۆ چەند کەسێک.

بیانووی کورۆنا یەکێ تر لە هۆیەکانی بەرەو پێشەوە نەچوونی چاکسازیەکان بووە لە قسەکانی مەسرور بارزانیدا، وەک پێشتر ووتم دەسەڵاتەبۆرژواکان هەمیشە بیانوویەکیان هەیە بۆ خراپی بارودۆخی خەڵک. پرسیار ئەوەیە لێرەدا ئایا کورۆنا کاریگەری هەبووە لە سەر ژیان و بارودۆخیخودی مەسرور و باوکی و برازاکانی و سەرجەم بەرپرسان؟ نەخێر ئەی کەوایە نابێ هۆکاریش بێت بۆ خراپ بوونی بارودۆخی خەلکی کوردستانیش، لە کاتێکا سیستەمێکی حوکمڕانی ئینسانی و عادیلانە هەبێ بۆیە گرفتەکە کۆرۆنا نیە بەڵکو سیستەمی ناعادیلانیە، دابەش نەبوونی سامانی ووڵاتە بەعادیلانە . دەبوو کورۆنا ببوایەتە هۆی چاکسازی زیاتر نەک بیکەنە گرفت بۆ خەڵک دەبوو لەم کاتەدا سەروەت و سامی دزراو دابەش بکرێ بە سەرخەڵکیدا بۆ ئەوەی خەلکی پارێزراو بێ لەو ڤایرۆسە و پێویستیان بە کار کردن و چوونەوە دەرەوە نەبێ وەک لە کۆمەڵگا پێشکەوەتووەکاندا هەر ئەوکارە کرا ، بە پێچەوانەوە کۆرۆنا بوو بەخێر بۆ دەسەڵاتداران بازرگانی و بەقاچاخ بردنی نەوت و هێنانی دەرمانی ئیکسپایەر و بووە هۆیدەسکەوتی زیاتر بۆ خۆیان بەڵام چینەکانی خوارەوە ژیان و گوزەرانیان خراپتر بوو بەهۆی ئەم پەتاوە.

دوا قسە ئەوەیە ئەگەر چاکسازیەک بارودۆخ و ژیانی خەڵک باشتر نەکا ئەوە چاکسازی نیە و پرۆسەی چاکسازی فریوکاریەو درۆیەکی گەورەیە ئەمکابینەش هەر لە هەوڵی ئەوەدایە خەڵک خۆشخەیاڵ بکا بەوەی کاتی زیاتری بدەنێ تا چاکسازیەکانی بکات و خەڵک لە چاوەڕاونیدا بهێڵێتەوە تاکاتێکی نادیار لە ماڵەوە بن و نەیەنە شەقام بۆ داواکانیان ، خەڵکیش لە برسیەتی و لە هەژاریدا ڕاگرن و خۆشیان لە تێری و دەوڵەمەندیدا بهێڵنەوە . ئەم کابینەش وەک ئەوانی پێش خۆی نە ئەتوانێ چاکسازی بکا و نە ئەتوانێ دەسەڵاتێکی دادپەروەرانە دابین بکات بۆ خەڵکی کوردستان بۆیەچارسەر ڕاماڵینی یەتی .

سەردار عەبدوڵا حەمە
٦/١٠/٢٠٢٠




لە یادی٥٣ ساڵەی ئیعدامی (چیگڤارا)دا … سەردار عەبدوڵا حەمە

دەوڵەتی کۆنەپەرستی بۆلیڤیا لە بەرواری ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ چیگڤارای بە دیل کراوی ئیعدام کرد . ئەم تاوانە تا هەتایە وەک پەڵەیەکیڕەش دەمێنێتەوە لە مێژووی ئەم دەوڵەتە سەرمایەداریە دا.
چیگڤارا یا وەک لای خۆمان پێی دەووترێ جیڤارا لە ڕووی کۆمەڵایەتی وسیاسییەوە سەر بە کام دەزگای فیکری بوو؟ چەپ بوو یا کۆمۆنیست بوو ؟بۆوەڵامی ئەم پرسیارە باشترە سەرەتا شتێک لە سەر ئەم دووشەیە بڵێین . جیاوازیەکە تەنها لە دەربڕینی دوو ووشەی چەپ و کۆمۆنیست دا نیە دابەڵکو جیاوازیەکە لە ناوەرۆکدایە دەکرێ تۆ چەپ بیت بەڵام کۆمۆنیست نەبیت ، دەکرێ کۆمۆنیست بیت و چەپیش بیت (چەپی کرێکاری ) . بۆرژوازی و ووردە بورژوازی دەتوانن چەپ بن و لە مەوقعیەتی چینەکەی خۆشیادا بمێننەوە بەڵام ئەگەر بوونە کۆمۆنیست ناتوانن هەر لەوێدا بمێننەوەبەڵکو دائەخزێن بۆ ناو پرۆلیتاریا. ئەم جۆرە چەپەی بۆرژوا یا ووردە بۆرژوازیە لە مێژوودا هەر لە سەرەتای سیستەمی سەرمایەداریدا بوونیان هەبووە و بەشێوەی جیاواز دەرکەووتون دژایەتی کۆمۆنیزمیشیان کردووە لە واقیعدا کاریان بۆ مانەوەی سەرمایەداری کردووە .
ئامانجی ئەم چەپە لە پراکتیکدا سۆشیالیزم نیە لە باشترین حالەتدا سەرمایەداری دەوڵەتیە، یا جۆرێک لە سۆشیالیزم کە لە واقعدا بەدی نایەت و هەرلە وەهمدا دەمێنێتەوە بەکارهێنانی پرولیتاریا و چینە هەژارەکان لە لایەن ئەم چەپەوە هەر بۆ ئەم ئامانجە بووە .
چەپێک لە جیهانی بە ناو سێهەم هەبوو تائێستاش پاشماوەکانی ماوە ، خەڵک گەرایە یا پۆپۆلیستە و ئەنتی ئەمپریالیستە، باس لە سۆشیالیزم دەکائەو پشت بەستووە بە ڕۆشنبیروجوتیار ، جەنگی چەکدارانە و پارتی زانی بە خەباتی سەرەکی خۆی دەزانێ و ئامانجیشی سۆشیالیزمێکی نازانستیەبۆیە سۆشیالیزمەکەی یا خەیاڵی دەبێت و بەدی نایەت یا سەرمایەداری دەوڵەتی لە ڕێگای کەرتی گشتیەوە بەدی دێنێت ، وەک چین و کوباو ڤیەتناموکوریای باکور، .هێزی سەرەکی ئەم بەشە لە چەپ پرۆلیتاریا نیە یابڵێم چینی کرێکار نیە ، نایەوێ ئەم چینە وەک داینامۆی شۆڕشیسۆشیالیستی هەلخڕێنێ ور ناتوانێ سەر بەم مەیلەی ناو چینی کرێکار بێت.
جیڤارا سەر بەم جۆرە لە چەپ بوو هەربۆیە لەهیچکام لەو ووڵاتانەی ئەو تێدا جەنگی سۆشیالیزم دانەمەزرا وە بنەمای کاری و بڕبڕە پشتی ئەوجوتیار بوو نەک چینی کرێکار ، چینی کرێکار لە ڕێگای شەڕی پارتی زانی و تیرۆر کردنی پیاوانی دەوڵەت و ئەفسەر و سەربازی دەوڵەتەوە بەسۆشیالیزم ناگا ، چینی کرێکار لە ڕێگای شۆڕشی کۆمەڵایەتیەوە بە مانگرتن و ڕاگرتنی چەرخی ئابوری سەرمایەو خۆپیشاندانی بە کۆمەڵ وسەرتاسەری و رێکخراو و بەکاری هەرەوەزی ودەست بەسەرا گرتنی هۆیەکانی بەرهەم هێنان و لە کاتی پێویستیشدا بە پەلاماری چەکدارانە دەتوانێکۆتایی بە دەسەڵاتی سەرمایە بێنێت ودەسەڵاتی سیاسی و ئابوری خۆی دامەزرێنێت و سۆشیالیزم دامەزرێنێ و پەل بهاوێ بۆ جیهانیش .
بەڵام جیڤارا بۆ ئەمە خەباتی نەکرد ، هەربۆیە نە لە کوبا و نە لە هیچ یەکێ لەو دەوڵەتانەی ئەو تێدا تێکۆشاو ژیانی خۆشی لە سەردانا ئەم ئامانجەنەهاتە دی.
لەگەڵ ئەمانەشدا جیڤارا چەپ و ئینسان دۆست بوو هەر ئەمەش بوو بووە هۆی ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناو ئینسان دۆستیدا بەخت بکا . ئینساندۆستی و ئازادیخوازی ڕێگا نین بۆ گەیشتن بە سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم . دەکرێ ئینسان دۆست و ئازادیخواز بیت بەڵام ئامانجت سۆشیالیزم وکۆمۆنیزم نەبێت تەنانەت ڕێگریش بیت لە بەردەم گەیشتن پێ یان . کاتێ ژنێکی کاثۆلیک یا مەسیحی دەچێتە ئەفەریقا خواردن و دەرمان بۆ مناڵانیبرسی و هەژار دەبا ئەو مناڵانە لە باوەش دەگرێ و ماچیان ئەکا ئەمە کارێکی ئینسانی دەکا بەڵام ئەگەر پێ ی بڵێ ی ڕێگای ڕزگاری ئەم مناڵەبرسیانە رووخاندنی سەرمایەداریە و بە دیهێنانی سۆشیالیزمە ڕەنگە بکەوێتە سەنگەری دژایەتیتەوە وە پێت بڵی نەخێر هەر سەرمایەداری باشە بەڵامدەبێ بە بەزەیی بێت بەشی هەژارانیش بدات ، زۆر کەس و ڕەوت هەن بەم جۆرە بیر دەکەنەوە سۆشیالیزمەکەی ئەم کەس وڕەوتانە لەمە زیاتر نیەواتە دەسەڵاتێکی سەرمایەداری بە بەزەیی و دۆستی هەژارانی دەوێ .
چیڤارایزم ڕەوتێکی پۆپۆلیستی چریکی و فیدائیە و خەڵک گەراو ئەنتی ئەمپریالیستیە نەک ئەوەی ڕەوتێکی کۆمۆنیستی و کرێکاری بێ ، ڕەوتێکیچەپی یە و کۆمۆنیستی نیە بە هەموو پێوانەکانی کۆمۆنیست بوون کە لە مانیفیستەکەی مارکس و ئەنگلس و یا بەلشەفیزمەکەی لینیندا پێناسە کراوە .
چیڤارا زیم ناتوانێ کۆمەڵگا لە چنگی سەرمایەداری دەربێنێ و سۆشیالیزم دامەزرێنێ وە ئەم جۆرە چەپە دەمێکە لای خۆمان خۆری ئاوابووە و بە بنبەست گەیشتووە و نەیتوانێ درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆی بدات .
ناوی چیڤارا و ئەوانەی وەک ئەو گیانیان بەخت کرد لە پێناو ئینسان دۆستیدا هەر دەمێنێتەوە و لە بیر ناکرێن .

سەردار عەبدوڵا حەمە

٢٠٢٠/١٠/١١




ئاراستەیەکی تر لە نێوان کەناڵی «ڕووداو» و « مەریوانی هەڵەبجەیی »دا سەبارەت بەئاییندەی ئیسلام؟!!

سەردار عەبدوڵا حەمە

لە یەکێ لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی ڕووداودا ئاماژە بەوە کرا کە ئاییندە بۆ ئیسلام دەبێت مەریوان هەڵەبجەیی وەک مولحیدک وەڵامی ئەمپروپاگەندەی دایەوە. دیارە کەناڵی ڕووداو هەر لە خۆوە ئەم پێشبینیەی نەکرد بەڵگەیەکی خستە ڕوو ئەویش توێژینەوەی سەنتەرێکیئەمەریکی بوو کە پێ ی وایە ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا ولە ووڵاتانی ڕۆژئاوادا لە مەسیحیەکان زیاتر دەبێت . دیارە زیاتر مەبەستیسەنتەرەکە زیاد بوونەکەلە ڕووی بیلۆگرافیایە واتە ژمارەی دانیشتوان نەک باوەڕ هێنان بە ئیسلام بە پێ ی ئەسڵی سەرچاوەکە . بە هەر حاڵدەبێ ئەوە بزانین ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە و پرپڕوپاگەندانە لە لایەن چینی دەسەڵاتدارەوە یە هیچ بنەمایەکی ماددی و زانستی نیە. لە هەمانکاتدا مەریوان هەڵەبجەیی نەیتوانی لە سەر ئەم بنەما ماددی و زانستیە وە هەروەها نەیتوانی وەک بەشێک لە پروپاگەندەی چینی سەرمایەدارو پێداویستیەکانی ئەم چینەوە ڕەخنەکانی ئاراستەی بەرنامەکەی کە ناڵی « ڕووداو» بکات. ئەو تەنها وەک ڕەخنەگرێک لە ئیسلام خۆینیشانداو وە هەوڵی دەدا پێشکەش کاری بەرنامەکەی ڕووداو بە نەزان و نەخوێندەوار نیشان بداو ڕیسوای بکا بێ ئەوەی کەناڵی ڕووداو وەکمیدیایەکی بورژوازی و دەهۆڵ لێدەری سیستەمی سەرمایەداری بخاتە ڕوو.
مەریوان هەڵەبجەیی نەیتوانی هۆکارە ماددییەکان بۆ سەرهەڵدانی ئیسلام و ئاییندەی بخاتە ڕوو.
ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی خەلافەتەکانی ئیسلام بدەینەوە کە لە سەردەمێکدا توانیویانە بوونیان هەبێ کە زەمینەی ماددی و زیهنی لە پشتیانبووە کۆمەڵگا لە ژێر ڕکێفی ئابوریەکی فیوداڵیدا بووە . زانست و تەکنەلۆجیا ئەو زەمینە ماددیەی گۆڕی زۆر نهێنی سروشت بە دەرکەوتن، هۆشیاری خەڵک زیادی کرد ئیتر زەمینەی ماددی ی و زیهنی نەما بۆ خەلافەتەکان و هیچیان نەمان لە سەردەمێکا کە نیوەی جیهانیان لە بندەستدا بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەند زەمینەی ماددی و زیهنی خەلک وەک سەردەمەکانی پێشوو لە بار نیە بەڵام سەرمایەداری بۆ دەرباز بوون لەقەیرانەکانی دیسانەوە پێویستییان بە ئایین هەیە بۆ بەردەوامی خۆیان لە سەر دەسەڵات بەتایبەتی ئیسلام لە هەموو دینەکان کارا ترە لەمپێناوەدا چونکە جێگای ژیانی خەڵکی سەر بەم دینە ئەو چواچێوە جوگرافیە یە کە بازاڕێکی باشە بۆی ، بەهۆیەوە دەتوانێ کاری هەرزانیدەست بکەوێ و دەتوانێ دەست بە سەر سامانی پڕ بەرەکەتیدا بگرێ وبیکاتە بازارڕ بۆ ساغ کردنەوەی کاڵاکانی و ساغ کردنەوەی چەک وتەقەمەنیەکانی خۆی . ئایینی ئیسلام بە تایبەت بەشە سەلەفیەکەی نەک هیچ گرفتێکی بۆ دروست ناکا بەڵکو باشترین یارمەتی دەری دەبێتچونکە خەڵک بێ هۆش و کوێر و نامۆ دەکا و ناهێڵێ خەڵک ناڕازی بن لە بەرانبەر سەماریەداریدا بۆیە ئەمەریکا و سەرمایەداری چەندینگروپ و تاقمی چەکداری لێ دروست کردن . پاش ئەوەی سەرمایەداری ئەم تاکتیکەی بۆ باش نەبوو ئێستا دەیەوێ تاکتیکێکی تر بۆ هەمانئامانج بە کار بێنێ ئەویش پڕو پاگەندەو بە یاسایی کردنی فرە کەڵتوریە . بەڵام تا زانست و تەکنەلۆجیا زیاتر پێش بکەوێ زەمینە ماددی وزیهنیەکانیش دەگوڕێن لەم تاکتیکەش شکست دەخواو قەیرانەکانی قوڵتر دەبنەوە تا سەردەمێک دێتە پێشەوە سەری خۆشی دەخوات وەکمارکس ووتی سەرمایەداری گۆڕهەڵکەنی خۆشیەتی.
بۆ چوونی من لە سەر ئەم کەناڵە ئەوەیە لەو ماوەیەدا پروپاگەندەکانی بۆ خۆرافاتی ئیسلامی زۆر زیادی کردوە بە مەبەستی دەربازکردنیدەسەڵاتی بۆرژوازی کوردی لە قەیرانەکانی ، ڕووداو دەبێتە هاوسەنگەری مەلا مەزهەر بۆ فرە ژنی و زۆر
نموونەی تر .بۆ دۆزینەوەی ڕاستیپرپاگەندەگانی میدیای ڕووداو کە ئایا ئاییندە بۆ ئیسلام دەبێت بۆئەوەی بزانین ڕووداو و ئەو سەنتەرە ئەمەریکیە ئەمە پروپاگەندەیە دەیکەنیا نا ئاوڕێک لە حوکم و پرە نسیبەکانی ئیسلام بدەینەوە تابزانین چەند سەختە مرۆڤەکانی ئەم سەردەمەش بتوانن باوەڕی پێ بێنن و بەکردەوە جێبەجێی بکەن نەک لە ئاییندەشدا کە زانست و تەکنۆلۆجیا زیاتر و بە خێرا تر دەچێتە پێش .
با بزانینن هیچ کەس هەیە کە بتوانێ هەموو حوکمەکانی ئیسلام جێ بە جێ بکات لەم سەردەمەدا
بۆ نمونە تۆ ناتوانی بە خۆت بڵێێ ئیسلامم :
١-ئەگەر هاتنە داوای کچە ٩ ساڵەکەت بۆ پیاوێکی ٥٥ ساڵی ڕازی نەبیت .
٢ ئەگەرکوڕی یاکچ پەیوەندی خۆشەویستی ئەنجام بدەی.بە تایبەتی پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ ناموسڵماندا ئەنجام بدەی
٣ ئەگەر کچەکەت لەگەڵ کوڕێک پەیوەندی خۆشەویستی گرت و لێ ی قبوڵ بکەی یا نەیکوژی یا ئەگەر ڕازی نەبیت بیگرن و لە بەرچاوتەوە بەبەرد بیکوژن.
٤-ئەگەر دایک و خوشک و ژنەکەت سفور بن بۆن لە خۆیان بدەن و برۆیان بکەن مەکیاج بکەن.
٥ ئەگەرپێت بڵێن تۆی ژن کەم عەقلیت ولە ڕیزی کەرو سەگدای یا تۆ فیتنەی بۆ پیاو یا پێت بڵێن تۆ ئیشت خزمەت کردنی مێردومنداڵە و تۆ بۆئارەزوەکانی پیاو دروست کراوی و نابێ بە بێ پیاو بچیتە دەرەوەو بچیتە ناو تاکسی وپاس ئەگەر تۆ دژی ئەمانە بیت.
٦- ئەگەر پیاو بیت یا ژن باوەڕت بە فرە ژنی نە بێت.
٧- ئەگەر پیاوەکەت بڵێ ٣ ژنی تر دەهێنم یا هەر پرست پێ نەکا ژنی تر بێنێ ئەگەر ڕازی نە بیت .
٨ ئەگەر مێردەکەت چوو بۆ سەفەر لە گەڵ ژنی تر زەواجی موتعە بکات لەگەڵ چەند ژنی تر جووت بووبێت تۆش بەمە بزانیت ئەگەر ناڕازیبیت..
٩- ئەگەر پیاوەکەت هاوسەرگیری سیغەی کرد و یا ژنی کەنیزەکی هێنایەوە بۆ ماڵەوە تۆی ژن ئەگەر ناڕازی بیت .
١٠-ئەگەر دڵی پیاوەکەت شکاند و تۆ مەیلت نەبوو جووت بیت لە گەڵیدا هەرچەندە تۆ ماندوو بیت یا هەر هۆیەک وا لە تۆ بکات مەیلت بۆینەبێت.
١١- ئەگەر لە کاتی دابەش کردنی میراتدا تۆی ژن ڕازی نەبیت نیوەی براکەت بدەنێ یا لە دادگا بە شاهیدت وەرنەگرن ئەگەر ناڕازی بیتلەوە.
١٢- ئەگەر پیاوەکەت لێ ی دای و هەمیشە لێدان بە کار بهێنێ لە بەرانبەر تۆی ژن دا بەوە ڕازی نەبووی.
١٣- ئەگەر هەژار بیت نەتوانی بچی بۆ حەج و عەمرە و نەتوانی خێرو سەدەقە بکەی و زەکات و سەرفیترە بدەی.
١٤-ئەگەر کار ی بە کرێ یا هەر کارێ بکەیت بە تایبەت لەم سەردەمەدا کارەکان سەخت و تاقەت پڕوکێنن لەوانەیە نەتوانی ٥ فەرزە کە لەکاتی خۆیدا نوێژ بکەی و ٣٠ ڕۆژیش بە ڕۆژوو بیت .
١٥-ئەگەر تۆ لەگەڵ خەڵکی تر کار بکەیت و موسڵمان نەبن یانزیک و دراوسێ بیت لەگەڵ مشرکین و نەصارا و جولەکە و مولحید و هیندۆسو بودی و کۆمۆنیست و دینەکانی تر.
١٦-ئەگەر گوێ لە گۆرانی و مۆسیقا بگریت و بچیتە سینەماوشانۆ و پیشانگای وێنەو موزەخانە وئاهەنگ و هەڵپەرکێ و سەما بکەی ئەگەریادی لە دایک بوون بۆ مناڵەکانت بکەیتەوە.
١٦- ئەگەر وێنە و ڤیدیۆ بگری و وێنە و تابلۆو پەیکەر لە ماڵەکەتدا بێت.
١٨-ئەگەر پێویستیت بەبڕە پارەیەک بێت و قەرزی بکەی لە بانک سوو بدەی بە بانک..
١٩-ئەگەر تۆ باوەڕت بە سزای ئیعدام و کوشتن و سەر بڕین و دەست و قاچ بڕین نەبێت.
٢٠-ئەگەر تۆ باوەڕت بە جیهاد نەبێت لەکاتی پێویستدا نەڕۆی خۆت بە کوشت بدەی خەڵکی سیڤیلی کافرەکان بکوژی.
٢١-ئەگەر باوەڕت بە دوعا نەبێت و هەر نەخۆش بکەوی و بچیتە دوکتۆرو نەخۆشخانە ودەرمان و دەرزی بە کار بهێنیت ئەگەر نەڵێ ی مردنهەر بە دەستی خوایە و ڕۆژی مردنت بۆ نوسراوە.
٢٢-ئەگەر کۆمەک و یارمەتی و سۆشیال و پارەی کەمئەندامی وەر گریت هەرچەندە ئەو پارەیە لە دەوڵەتەوە بۆت دێ بەڵام بەشێکی زۆریباجی کۆکراوەی دیسکۆکان وباڕەکان و شوێنەکانی قومار کردن و…هتد . بە تایبەت بۆ ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین.
٢٣- ئەگەر نەخۆش بیت لەوانەیە پێویستیت بە فەحس بێت ئەگەر قبوڵ بکەی دوکتۆرەکەت هاوڕەگەزی خۆت نە بێت یا لە دینێکی تر وە یابێدین بێت..
٢٤-ئەگەر مەشروب بخۆیتەوە یا جگەرە بکێشی ئەگەر گۆشتی بەرازو گۆشتی حەرام بخۆی.
٢٥- ئەگەر فەرزەکانی ئیسلام جێ بەچێ نەکەیت..
٢٦- ئەگەر منداڵەکانت نەخستە سەر ئایینی ئیسلام و مێشکی ناسکی ئەوانت پڕ نەکرد لەترسی عەزابی قەبرو مارودووپشک و ئاگری دۆزەخ.
٢٧- ئەگەر تۆ باوەڕت بەو زانستانە بێت کە ئیسلام رەد دەکەنەوە وەک ئەوەی زەوی خڕە و بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە.. .
٢٨- زۆر پرەنسیب و ئەحکامی تر……..
تۆ وەک موسڵمانێک لەوانەیە چەند خاڵێک لەوخاڵانە بە عەقل و بە کردەوە بتوانی پەسەند بکەی بەڵام نەک هەموویان جا ئەگەر هەمووتپەسەند نەبن ئیتر تۆ ئیسلام نیت ، لە سەر ئەم بنەمایانە پێم وایە لە ٠/٠٩٩ ی موسڵمانان ئیسلام نین . بۆیە ناکرێ بووترێت لە جیهاندا یەکملیارو نیو ئیسلام هەیە .ئەم حوکمە من نایدەم ئەوە ناوەڕۆک و حوکمی شەریعەی ئیسلام دەیدات.
خەڵک لەم سەردەمەی ئەمڕۆدا هەرگیز بۆی ناکرێ هەموو ئەو حوکمانە بەعەقل و بە کردەوە قبوڵ بکا ،لەوانەیە چەندین حوکمی تریش هەبننەتوانن باوەڕی پێ بێنن و بە کردەوە ئەنجامی بدەن . هەر لەم سەردەمەدا ڕێژەی پەشیمان بوونەوە لە ئیسلام زۆر زیادی کردوە بە تایبەتئەوانەی ڕوویان لە ئەوروپا کردوە یا دەبنە مولحید یا مەسیحی یا زەردەشتی . ئەگەر ئازادی لەو ووڵاتانەش کە ئیسلام تێدا زۆرینەیە هەبێتدڵنیام ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکەکەی واز دەهێنن بەڵگەش بۆ ئەمە کوڕو نەوەی پیاوانی ئایینیە کە لەدەروەی وولات دەژین ، هۆکارەکەشپرەنسیب و ئەحکامەکانی ئیسلامە کەلە گەڵ ئاستی هۆشیاری و پێشکەوتنە زانستی و کۆمەڵایەتیەکاندا نایەتەوە تا ئەم پێشکەوتنە بەردەوامبێت ئاییندە نە بۆ ئیسلامەو نە بۆ هیچ ئایینێکی تر .
سەرەڕای ئەمانە ئیسلام لە چەندین مەزهەب و تایفە پێک هاتوە هەموو شیان ئەوانی تر بە ئیسلام نازانن لە بۆچوونی ئەواندا تۆ ئیسلام نیت: ئەگەرشیعەبیت ،ئەگەرسونە بیت ،ئەگەر سەلەفی بیت ،ئەگەر سەلەفی جیهادی بیت ،ئەگەر سۆفی و دەرویش و شێخ بیت، ئەگەر عەلەوی یااسماعیلی بیت،ئەگەر ئیسلامی سیاسی بیت و باوەڕت بە حیزب وپەرلەمان هەبێت.
جگە لەمانە لە ناو خۆی ئەمانەشدا چەندین مەزهەب و تایفە هەن یەکتری رەد دەکەنەوە هیچکامیان ئەوی تر بە ئیسلام نازانێ . ئەگەرجارێکی تر لە سەر ئەم پێوەرانە موسڵمانەکان بخەیتە ژێر فەحسەوە کەسی نامێنێت .
لە ڕووی واقعەوە ئیتر تۆ چۆن دەتوانی بڵێ ی ئیسلام یەک ملیارونیوە یا داهاتووش بۆ ئیسلام دەبێت بە هەموو پێوانەیەک ئەمە ڕاست نیە .
ئەوەی کەناڵی ڕووداو باسی دەکا کە ئاییندە بۆ ئیسلامە یا میدیایەکی تر دەیلێت بۆ هەر ئاینێکی ترە ، لە ئاستی پروپاگەندەی سیستەمیسەرمایەداری بۆ گەرم کردنی بازاڕی خۆی هیچی تر نیە بە بڕوای من . وەک مەنسوری حیکمەت دەڵێت ئاییندەی ئایینەکان وای لێ دێ خەڵکوەک جۆک ونوکتە باسیان دەکا یا وەکو ئەفسانەی دێو و خێوەکانی لێ دێت . هەر ئێستاش ئەم ڕاستیە دەبینرێ لە ناو کۆمەڵانێکی زۆریخەڵکی جیهاندا .
ئەوەی ڕاستیە زەمینە ماددیەکانی کۆمەڵگای چینایەتی ئەمڕۆ بۆ بەدی هێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان ئامادەیە ئەگەر پراکتیک ولایەنی هۆشیاری مرۆڤ ئامادە بکرێ بۆی . زەمینەی ماددی بۆ شۆڕشیکی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی ئامادەیە .

سەردار عەبدوڵا حەمە
١٢/٢/٢٠٢٠




ئازادی بیر وڕا به‌ مه‌رجی نه‌به‌زاندنی سنوری پیرۆزیه‌كان ! … سه ردار عه بدولا حه مه

پێت ده‌ڵێ تۆ ئازادی له‌ دربڕینی بیرو ڕای خۆت به‌ ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌ سنوری خۆت ده‌ر نه‌رچیت هێرش نه‌كه‌یته‌ سه‌ر پیرۆزیه‌كان ، به‌ رای من ئه‌و مه‌رجه‌ یه‌كسا‌نه‌ به‌وه‌ی كه‌ تۆ ئازاد نیت ئیتر ئازادی ده‌بێته‌ درۆیه‌كی گه‌وره‌ ئیتر ئازادی ده‌بێته‌ سه‌ر كوت وده‌م كوت ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی لای تۆی ده‌سه‌ڵاتدار و فڵانه‌ گرووپ و تاقم پیرۆزه‌ لای من پیرۆز نیه‌ هه‌قی خۆمه‌ ڕای خۆم بده‌م له‌ سه‌ریان . هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ فاشیه‌ دیكتاتۆره‌كان هه‌مان ئیدیعا ده‌كه‌ن بۆ ئاازدی ڕاده‌ربڕین مه‌رجیان داناوه‌ بۆ ئه‌م ئازادیه‌ مه‌رجی وه‌ك گه‌ل ، نیشتمان ،ئاڵا، سروود، دین ، مه‌زهه‌ب ،سه‌رۆك ، سه‌ركرده‌ ،ئیمام ، عه‌قیده‌ی زۆربه‌ ی خه‌ڵك…هتد ئه‌گه‌ر تۆ ڕه‌خنه‌ت له‌ مانه‌ هه‌بوو ئیتر تۆ له‌ سنوور لاتداوه‌ مه‌رجه‌ كه‌ت جێ به‌‌جێ نه‌كردووه‌ بۆیه‌ تۆ مه‌حكومی جا حوكمه‌ كه‌ یا دسه‌ڵاته‌كه‌ ده‌یدا به‌ سه‌رتا یا خه‌لكێك كه‌ لایه‌نداری ئه‌م مه‌رجه‌یه‌ .

له‌ كاتێكا ئازادی ده‌توانێ مانای هه‌بێ كه‌ هه‌موو كه‌س بتوانێ بیرورای خۆی به‌ ئازادنه‌ ده‌ربڕێت وه‌ هیچ سنورێكی بۆ دیاری نه‌كرێ له‌ ژێر ناوی سووكایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵك و برینداركردنی شعوری خه‌ڵك. ، ئازادی هیچ مانایه‌كی نابێت كاتێ بۆت دیاری بكه‌ن تۆ نابێ له‌ سه‌ر فلانه‌ ئایین و مه‌زهه‌ب یا فلان حیزب وسه‌ركرده‌ كه‌ی یا فلان پیرۆزی ڕه‌خنه‌ بگری ، .ڕه‌خنه‌ ئه‌گه‌ر زۆر یه‌ توندیش ێی هێشتا نابێ سنوری بۆ دانرێ بۆچی ؟ چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ی كه‌ ڕه‌خنه‌كه‌ی هه‌یه‌ بۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌ق بێ یا له‌ سه‌ر ناهه‌ق له‌وانه‌ یه‌ پرسیارییشی هه‌بێ بۆیه‌ ده‌بێ وه‌ڵام وه‌رگرێت بیسه‌لمێنه‌ بۆی كه‌ تۆ له‌ سه‌ر هه‌قیت نه‌ك سه‌ركوتی بكه‌ی ،یا تیرۆر ی بكه‌ی یا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌ی ،یا ته‌مێی بكه‌ێ به‌وناوه‌ی سوووكایه‌تی كرده‌وه‌ ، كه‌سێك ڕه‌خنه‌ ئه‌گرێ گومانی هه‌یه‌ ده‌كرێ ئه‌و گومانه‌ی نه‌هێڵیێت ڕێگای له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بگره‌ به‌ر .

له‌ كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ ده‌سكه‌ و‌تی كۆمه‌ڵگا كه‌ هیچ كه‌س نابێت سنوری بۆ دابنرێ بۆ ده‌ربڕینی بیرو ڕای خۆی ته‌نانه‌ت تا ئاستێكی زۆر توندیش ڕه‌خنه‌ بگره‌ كه‌س پێت نالێ : بوه‌سته‌ و سنوری خۆت به‌زاند و سووكایه‌تیت كرد ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌سكه‌وته‌ گه‌وره‌كانی ڕێنسانس كه‌ له‌ ٥٠٠ ساڵی ڕابوردووه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ ده‌نا پێش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وروپاش له‌ ژێر كاریگه‌ری كلیساو مه‌سیحیه‌تدا بووه‌ مه‌رج و سنور بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا دیاری كراوه‌ .

له‌و سه‌ردمه‌ دا چه‌ندین زاناو بلیمه‌ت كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ هه‌ندێكیان وازیان له‌ فیكری خۆیان هێناوه‌ وه‌ك( بریخت )باسی گالیلۆ ده‌كات كاتێ ته‌لیسكۆبی داهێنا سه‌یری ئه‌ستێره‌كانی پێ ده‌كرد ووتیان ده‌بێ له‌ سێدار بدرێ چونكه‌ سنوری به‌زاندووه‌ ده‌یه‌وه‌ێ خواوعیسا به‌ درۆ بخاته وه‌ بۆیه‌ په‌شیمان بویه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی . كه‌چی ئێستا زانست و ته‌كنۆلجیا ڕاست ودروستی كاره‌كه‌ی گالیلۆی به‌ هه‌زاران قات سه‌لماندوه‌ ، پاشان له‌ به‌ر ئه‌م هۆكاری سه‌ركوته‌ی كلیسا ،ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان جموجۆلیان كردو ده‌سه‌ڵاتی كلیسایان نه‌هێشت به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌ مه‌ودا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ‌ فراوان بوویه‌وه‌ . به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ به‌ تایبه‌ت كۆمه‌لگای عێراق و كوردستان به‌ داخه‌وه‌ ئێستا له‌م قۆناخه‌ی ئه‌وروپای پێش ٥٠٠ ساڵه‌ ، بۆیه‌ ده‌ڵێم به‌ تایبه‌تی عێراق وكوردستان چونكه‌ هه‌ندێ ووڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م قۆناخه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك بڕیوه‌ بۆ نمونه‌ له‌ دوای به‌هاری عه‌ره‌بی چه‌ند ووڵاتێكی وه‌ك تونس ومیسر له‌ سوریاش به‌شی كوردستانی ڕۆژئاوا مه‌ودای ئازادی تیایاندا فراوانتر بوویه‌وه‌ خه‌ڵك ده‌توانێ‌ ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌موو شت بگرێی چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌لفزیۆنی و سۆشیال میدیا هه‌ن كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ پیرۆزیه‌كانیش ده‌گرن .

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ راست ومه‌نتیق بێت له‌ هه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ر به‌ كام ڕه‌وتی سیاسی و هه‌ڵگری كام عه‌قیده‌ بن ده‌بێ شعوری ئه‌و خه‌ڵكه‌ بریندار نه‌كرێ نابێت هیچ كه‌س ره‌خنه‌ بگرێ له‌ پیرۆزیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕاو بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی ؟! ، هه‌ر له سه‌ر ‌ر ئه‌م مه‌نتیقه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌م‌ مافه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگاكانی تر بدرێت كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ وه‌ك تۆ نین زۆربه‌شن تۆ كه‌ كه‌ مایه‌ یتیت بۆت نیه‌ نابێ تۆش بیرورای خۆت ده‌ربڕی و شعوری ئه‌وان بریندار بكه‌یت چونكه ده‌بێته‌ ‌ دژایه‌تی كردنی پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌لگاكه‌ی ئه‌وان بۆ نموونه‌ له‌ سریلانكا بودایی عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌لكه‌كه‌ یه‌‌تی موسڵمانه‌كان له‌وێ كه‌ مایه‌تین ئایاده‌كرێ موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه‌یان نه‌ بێت له‌ سه‌ دینی بوداێی ؟وه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان گرت بیانكوژن یا سزایان بده‌ن ؟ یازیندانیان بكه‌ن؟ هه‌ر وه‌ك ‌ئێستا ده‌یبینین . له‌ ووڵاتی چیك له‌%٩١ ی گه‌نجه‌كان باه‌ڕیان به‌ دین نیه‌ له‌ چین له‌ %٨٨ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به‌ دین نیه‌ له‌ سوید له‌%٨٠ی خه‌لك وله‌ به‌رتانیا له‌ %٧٠ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به‌ دین نیه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ زۆربه‌ن ئایا راسته‌ ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌كان یا جوله‌كه‌كان یا موسڵمانه‌كان ره‌خه‌نی خۆیان نه‌بێ له‌ بێ دینه‌كان وقسه‌ی خۆیان نه‌كه‌ن نه‌وه‌كا سنوی پیرۆزیه‌كان ببڕن؟ دواتر بیانكوژن یا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكه‌ن وته‌مێیان بكه‌ن وسزایان بده‌ن ؟ ئایا ده‌كرێ له‌ ووڵاتێكی وه‌ك كه‌نه‌دا كه‌ ڕیژه‌ی ئیسلام تێیدا ل%٤ موسڵمانه‌كان قسه‌ی خۆیان نه‌بێت له‌ سه‌ر كریستیان كه‌ له‌ %٥٥ و یا له‌ سه‌ر بێ دینه‌كان كه‌ ڕێژه‌یان له‌%٢٦ ؟

.. یا كاتێك به‌هایه‌كان و زه‌رده‌شتیه‌كان وكۆمۆنیسته‌كان له‌ ئێران كه‌ كه‌ مایه‌تین نابێ ئازاد بن چونكه‌ ئه‌وانه‌ سووكایه‌تی به‌ عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌لك ده‌كه ن له‌ روانگه‌ی ئێیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و ووڵاته‌وه‌ . ئه‌م عه‌قله‌ بۆ شیعه‌كانی باشوری عێراق بۆ ناسیونالیسته‌كانی كوردساتانیش نامنتیقیه‌ كه‌ نابیت ئینسان ئازاد بێت له‌ ده‌ربڕینی رای خۆیدا چونكه‌ سوكایه‌تی كردنه‌ به‌ عه‌قیده‌ی زۆربه ی خه‌لك به‌ڕای ئه‌وان .

له‌ كۆتایدا ده‌لێم هیج لایه‌نه‌ێك وكه‌سێك بۆی نیه‌ سنوور بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین دیاری بكات له‌ ژێر ناوی به‌زاندنی سنوری پیرۆزیه‌كان . ئه‌م مافه‌ له‌ به‌رنامه‌ی جاڕدانی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیشدا هاتووه‌ كه‌ ئازادی ڕاده‌بڕین سنوری نیه‌ مافی هه‌ركه‌سه‌ ئازادانه‌ ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ر بڕێت ئه‌وه‌ به‌ هیچ جۆره‌ك سووكایه‌تی نیه‌ به‌ لكو بیرو رایه‌كی پێچه‌وانه‌یه‌ گه‌ر ڕه‌خنه‌ بگری له‌ ره‌وتێكی سیاسی دینی كۆمه‌ڵایه‌تی تر بۆ من ته‌نها یه‌ك جۆر سووكایه‌تی هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ژیانی تاكه‌ كه‌س وشكاندنی كه‌رامه‌تی ئینسانی تاكی كۆمه‌لگایه‌ ، سووكایه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێگا نه‌ده‌ی خه‌لكی جیاواز بیر بكاته‌وه‌ حوكمی مێژووش وایه‌ كه‌ كه‌س ‌ ناتوانێ ڕێگا بگرێ له‌ ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی كۆمه‌لگا به‌ره‌و كۆمه‌لگایه‌كی ئازاد ومۆدێرن به‌ڵام ده‌بێ به‌ پراكتیكی پێشڕه‌وانی ئه‌م مه‌یدانه‌ به‌دی هاتنی ئه‌م ئامانجه‌ خێراتر بكرێ.

سه ردار عه بدولا حه مه
٢٦ /٢٠١٩/٥




چاوێك به‌ ئایینه‌كانی جیهاندا بگێڕن … ئه‌حمه‌د شاملۆ

وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌ : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌

باوه‌ڕ بوون وئیمانداری به‌ ئایینه‌كان و مه‌زهه‌بكان هه‌ ر له‌ بت په‌رستیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین تا ئایینی موسا و بۆدائی وئایینی زه‌رده‌شت ومه‌سیحی و چی وچی هه‌میشه‌ وه‌ك سندوقێكی داخراو له‌ باوانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كان به‌ شێوه‌ی میرات به‌جێ ماوه‌ و. گوازراوه‌ته‌وه‌ به‌ باوه‌ڕێكی نزیك له‌ ڕه‌هاوه‌ ده‌ڵێم ئێمه‌ هه‌موومان كه‌ له‌ ژێر ئه م ‌ سه‌قفه‌دا كۆبووینه‌ته‌وه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌بمان هه‌بێت سه‌ر به‌مه‌زهه‌بێكین كه‌ باوانمان به‌ ئێمه‌یان به‌خشیوه‌. لێره‌دا ته‌نها قسه‌ له‌ سه‌ر مه‌زهه‌به‌ نه‌ك ئایین، ئایین سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م ئ وئه‌سڵیه‌. ئایین به‌ به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆر له‌ هه‌ندێك كاته‌كانی مێژوودا تووشی لێكترازان وپارچه‌ پارچه‌ بوون بووه‌ مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری لێ په‌دا بووه‌ بۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ كاریان كردووه‌ ‌ . گوایا ئاینی ئیسلام حه‌فتاوچه‌ند مه‌زهه‌ب ولق وپۆپی لێ دروست بووه‌ كه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دو چل دانه‌ گه‌یشتووه‌ هه‌ر‌ مه‌زهه‌به‌كێش بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی وموفه‌سیری خۆی هه‌یه .
زانا ئایینی وموفسیره‌كانی هه‌ر مه‌زهه‌بێك پێان وایه‌ ته‌نها مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆیان ڕاسته‌ وهه‌ق به‌ ئه‌وه‌ و ئایین ومه‌زهه‌به‌كانی تر كافرن وهه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه‌. تا ئێره‌ قه‌یناكا چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێكی له‌م جۆره‌یان نه‌بێت ده‌بوو بچوونایه‌ ئایینێكی تریان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردایه‌.

ئێستا با بۆ تاوێك مه‌زهه‌به‌كانی جیهان وشه‌ڕوناكۆكیان له‌ سه‌ر كافر بوونی یه‌كتر بخه‌ینه‌ لاوه‌ با خۆمان له‌ دووره‌وه‌ وله‌ ده‌ره‌وی ئه‌وان چاوپیاخشاندێك له‌ سه‌ره‌وه‌یان بكه‌ین :
مه‌سیحی له‌گه‌ڵ( كاتۆلیك و پرۆتستانت وئنجیلی وكواكر وگریگۆری وئه‌رته‌دۆكس) هیچ ناڵێین چونكه‌ ئه‌مانه‌ بۆ جه‌نگی ناوخۆیی خۆیانه‌ .
موسلمان له‌گه‌ڵ (سونه‌و شیعه‌وحه‌نه‌فی وحه‌نبه‌لی مه‌زهه‌به‌كانی تری) هیچ ناڵێین
بودایی له‌گه‌ڵ (شینتۆ و كیفۆسیوسی ودائۆیی) هیچ ناڵێین هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ زه‌رده‌شتی ومیهری ومانوی وبتپه‌رست وخۆر په‌رست وئاگر په‌رست وشه‌یتان په‌رست وگا په‌رست وجوله‌كه‌ …..هه‌موو ئه‌مانه‌ پێیان وایه‌ مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆپیان ڕاسته‌و له‌ سه‌رهه‌قه.

باشه‌ ئه‌گه‌ر بچین له‌ سه‌روه‌وه‌ تێیان بڕوانین بۆ ئێمه‌ پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش خۆ ناكرێ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ سه‌ر هه‌ق بن ئایا به‌حوكمی عه‌قل ده‌كرێ یه‌كێ له‌مانه‌ له‌سه‌ر هه‌ق بێت؟ مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ یه‌ك نموونه‌ باس بكه‌م كه‌ بۆ گفت وگۆ نیه‌ .من له‌و پله‌وئاسته‌دا نیم كه‌ حوكم بده‌م ئه‌م مه‌زهه‌ب ڕاسته‌ ئه‌وی تر ره‌د بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام من ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ به‌پێی ئیدعای ڕابه‌ری ئایینی بودائیك كه‌ ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من له‌ سه‌ر هه‌قه‌ ئه‌توانم بڵێم نه‌خێر ڕاست نیه‌ هه‌رگیز چونكه‌ به‌یه‌گ به‌ڵگه‌ی ساده‌ پێی ئه‌ڵێم تۆ دینه‌كه‌ن به‌ میرات وه‌رگرتوه‌ نه‌ك به‌ لۆجیك وبه‌ هه‌ڵبژاردنی خۆت وئاره‌زووی خۆت بۆیه‌ هیچ شتێكی پێ نیه‌ بیسلمێنێ كه‌ ئیدیعاكه‌ی ڕاسته‌ بودایی بوونه‌كه‌ی به‌ میرات بۆ هاتووه‌ بۆیه‌ به‌ڵگه‌كه‌ی لاوازه‌ كه‌ ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من ڕاسته‌ وله‌ سه‌ر هه‌قه‌، ئه‌گه‌ر له‌ خێزانێكی بت په‌رست له‌ دایك ئه‌بێت دیه‌نه‌كه‌ی به‌ میرات بۆ ده‌مێنێتته‌وه‌ وده‌ڵێت ته‌نها دینه‌كه‌ی من راسته‌ وله‌ سه‌ر هه‌قه‌ . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ تاوێكیش قبولمان كرد دینی بودائی ڕاسته‌ هێشتا قسه‌ی ئه‌و پاپایه‌ هیچ نیه‌..

مرۆڤی به‌هه‌ست ته‌نها ئه‌كرێ به‌ شتێك باوه‌ڕ بێنێت كه‌ له‌ ژیانیا به‌ ته‌جروبه‌ پێی گه‌یشتبێ وهه‌ستی پێ كردبێت ، له‌گه‌ڵ ته‌جروبه‌ی باباتیانه‌ ، زانست ، كردار ، به‌راوردكاری ، فه‌لسه‌فی به‌ له‌به‌رچاو گرتنی كات وشّوێن .


وتارێك له‌ زانكۆی بركلی
ئه‌حمه‌د شاملۆ

adabyate_Radical
وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌ : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌
١٢ ئایاری ٢٠١٩




بزووتنه‌وه‌ی شورایی وبزووتته‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆمدا … سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه‌

پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی ٨ی مارسدا له‌ ناو زیندانی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ ئازاد كرام وبه‌خێزان وهاوڕێ ودۆسته‌كانم شاد بومه‌وه‌ . ڕووم كرده‌ وه‌ چالاكی نواندن له‌ شوراكاندا ، ،سه‌ردانی شورای شیخ محی الدین وسه‌رشه‌قام وكانیسكانم كرد زۆربه‌ی هاورێكانی خۆم دۆزیه‌وه‌ كه‌ پێشتر ده‌مناسین . یادی هه‌ڵه‌جه‌ له‌ ١٦ی مارسدا كرایه‌وه‌ به‌ڕێپێو‌ان ده‌ستی پێ كرد كه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ شوراكانی گه‌ڕه‌ك وكارگه‌كانه‌وه‌ ڕوویان ده‌كرده‌ به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی له‌وێ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌ك دانرا بۆ مه‌راسیمه‌كه ‌له‌ نێو به‌رناماكه‌دا له‌ لایه‌ن چه‌ند هاورێیه‌كی زیندانی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ ولیژنه ی‌ مه‌راسیمه‌كه‌وه‌ من دیاری كرام ووته‌یه‌ك به‌ ناوی سه‌رجه‌م زیندانه‌ سیاسیه‌ئازادبووه‌كانه‌ وه‌ پێشكه‌ش بكه‌م له‌ ووته‌كه‌مدا وێرای سوپاس و ستایشی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوم كرد كه‌ ده‌رگای زیندانیان له‌ ئێمه‌ كرده‌وه‌ ووه‌ ووتم خه‌ڵكی شۆڕشگێر هه‌ر كات ئیراده‌ی یه‌كگرتوانه‌یان هاته‌ مه‌یدان هیچ هێزیه‌ك به‌رگه‌ی ناگرێ پێشتریش شۆڕشگێران له‌ شۆڕشی فه‌ره‌نسادا توانیان ده‌رگای زیندانی باستیل بشكێنن و زیندانیه‌كانئازاد بكه‌ن ..هتد. شایانی ووتنه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها یاد كرده‌نه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌و ساڵه‌دا بزووته‌نه‌وه‌ی كوردایه‌تی وبه‌ره‌ی كوردستانی به‌ره‌سمی ئه‌و یاده‌یان نه‌كرده‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ هێزی جه‌ماوه‌ریان نه‌بوو وه‌ك شوراكان .

ڕۆژانی دواتردرێژه‌م دا به‌ كارو چالاكیم له‌ شورای گه‌ڕه‌كی كانیسكان كه‌بنكه‌كه‌ی له‌ قوتابخانه‌ی كانیسكانی سه‌ره‌تایی بوو له‌سه‌ر جاده‌ی كانیسكان خوار فولكه‌ی ئاسكه‌كان .بڵند گۆیه‌ك دانرابووله‌ سه‌ربانی بنكه‌ بۆ بانگه‌واز وسرووده‌ كرێكاریه‌كان وشیعری شۆڕشگێڕانه‌ . له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه‌ باره‌گایه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشهه‌بوو به‌ڵام خه‌ڵك ڕووی له‌ ئه‌وان نه‌ ده‌كرد زیاتر ڕوویان له‌ بنكه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌كرد وه‌ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك گوێیان له‌ ئێمه‌ ده‌گرت ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاگاداری وبانگه‌وازیان هه‌بوایه‌ به‌ ئێمه‌یان ده‌ووت ئه‌و ه‌مان بۆ بخوێننه‌وه‌ له‌ بڵندگۆكه‌ی خۆتانه‌وه‌ ئێمه‌ش یاره‌ماتیمان ده‌دان له‌و بارانه‌وه‌ .

دواتر من پێشنیاری كوۆبونه‌وه‌ی گشتیم كرد بۆ خه‌ڵكیگه‌ڕه‌ك ، بانگه‌وازه‌كه‌مان له‌ بڵند گۆوه‌ خوێنده‌وه‌ بۆ ڕۆژی دواتر خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك به‌ ژن وپیاو و به‌ ‌گه‌نجیانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت مه‌لای مزگه‌وتی بن ته‌به‌قیش هاتن وبه‌شداریان كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتیه‌كه‌دا . كۆبونه‌كه‌مان له‌ حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌ كرد مێز وكورسی پۆله‌كانمان دانابوو بۆ دانیشتن، پاش ئه‌وه‌ی خۆم ناساند وه‌ك یه‌كه‌م قسه‌كه‌ریكۆبونه‌وه‌كه‌ هات‌مه‌ سه‌ر باسی شورا چیه‌؟ ئامانجی چیه‌؟ باسی ئه‌وه‌م كرد شورا بۆ به‌ڕێوه‌یبردنی كۆمه‌ڵگایه‌ و سیسته‌مێكی دیمكراسی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكه‌ ونوێنه‌ران له‌ كۆبونه‌وه‌ گشتیه‌كاندا هه‌ڵده‌بژێردرێن وهه‌ركات باش نه‌بووون كۆبونه‌وه‌ی گشتی ئایینده‌ ده‌نگیان پێ نادرێ .له‌ پاش قسه‌كانی من مه‌لای گه‌ڕه‌ك هات و ووتی شورا شتێكیزۆر باشه‌ وخواش له‌ قورئاندا باسی كردووه‌ بۆیه‌ ده‌بێ پشتیوانی لێ بكه‌ین ،ده‌نگدان ده‌ستی پێ كرد له‌ ١١ كاندید ٧ كه‌س هه‌ڵبژێردران وخۆم ثێكرای ده‌نگه‌كانم به‌ ده‌ست هێنا دوای ده‌نگه‌كان سوپاسی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كم كرد وكه‌مێك باسی به‌رنامه‌ی شورام به‌ ڕونتر كرد باسی یه‌كسانی ژن و پیاوم كرد باسی مافی ته‌ڵاقم كرد كه‌ نابێ ته‌نهاپیاو ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت ده‌بێ ژنیش خاوه‌ن ئه‌و مافه‌ بێت ، له‌ كاتی ئه‌م قسانه‌مدا مه‌لاو دوو پیاوی تر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێ هێشت چونكه‌ زانیان ئه‌مه‌ ئه‌و شورایه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌وان لێی تێ گه‌یشتوون . دواتر كۆتایمان به‌ كۆبوونه‌نوه‌ گشتیه‌كه‌ هێنا ،.

ڕۆژانه‌ خه‌ڵك زیاتر ڕووی تێ ده‌كردین وه‌ك تاكه‌ هێزێكی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕه‌ك بووین چه‌ندین گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكمان چاره‌سه‌ر كرد .چه‌ند ڕۆژ دواتر به‌ره‌ی كوردستانی به‌یانێكیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ شوراكان داخرێن به‌یانه‌مه‌یان له‌ دیواری بنكه‌كه‌ی ئێمه‌یش هه‌ڵواسی وچه‌ند چه‌كدارێكی یه‌كێتی به‌ ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌بێ وازله‌ شورا بێنین ئێمه‌یش پێمان ووتن شورا به‌رده‌وام ده‌بێ ئێوه‌ ئه‌و مافه‌تان نیه‌ به‌ ئێمه‌ بڵێن شورا داخه‌ن به‌یانه‌ماكه‌مان لێ كرده‌وه‌ وبه‌رده‌وام بووین له‌ سه‌ر كاری خۆمان .

ڕۆژی دواتر خه‌ڵكێكی زۆر له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ئاواره‌ی سلێمانی بوون به‌هۆی هێرشی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك وناوچه‌كانیانی داگیر كردبووه‌ وه‌، ئیتر كاری شورابوو به‌ كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌م ئاوارانه‌ ژه‌مه‌كانی خواردن وجلو به‌رگ وپێداویستیكان له‌ خه‌لكی گه‌ڕه‌ك وه‌ر ده‌گرت و ده‌مانگه‌یانده‌ ئه‌وان (بۆ زانین ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ ده‌مان كرد بۆ ئاواره‌كان به‌ره‌ی كورادیه‌تی نه‌ی ده‌كرد بۆیان ). كه‌چی به‌ره‌ی كوردستانی سوور بوون له‌ سه‌ر داخستنی شوراكان تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ ووتووێژ ڕاگه‌یانراله‌ نێوان وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی و وه‌فدیكی باڵای شورا له‌و بنكه‌ی ئێمه‌ كۆبونه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ بیرم بێت خه‌سره‌ وسایه‌ له‌ وه‌فده‌كه‌ی شورا بوو ، شورا ته‌سلیم به‌ داواكه‌ی یه‌كێتی نه‌بوو هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند بنكه‌یه‌ داخران بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕوو نه‌دا به‌ڵام ئێمه‌ بنه‌كه‌كه‌مان دانه‌خست . دوای چه‌ند ڕۆژێك ده‌نگۆی ئه‌وه‌هات كه‌ ڕژێم هێرشی هێناوه‌ وگه‌یشتوه‌ته‌ چه‌مچه‌ماڵ ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ هێزێكی چه‌كداری شوراكان به‌ره‌و بازیان به‌ڕی كه‌وتن كه‌ به‌ پاسێكی ڕیم خۆیان گه‌یانده‌ ده‌ربه‌ندی بازیان بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر له‌شكركێشیه‌كه‌ی به‌عس ئه‌و كاته‌ خه‌ڵك پێ ی وابوو هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانیش ده‌چن بۆ شه‌ڕ كردن له‌ گه‌ڵ سوپاكه‌ی به‌عسدا كه‌چی وا ده‌رنه‌چوو ته‌نهاهێزه‌كه‌ی شورا چوو بوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ بینیمان پێشمه‌رگه‌ و مه‌سوله‌كان له‌ پێش خه‌لك كه‌وتوون به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ڕووه‌و ئه‌زمه‌ڕو عه‌ربه‌ت ده‌ڕۆن تومه‌ز بڕیاری پاشه‌كشه‌یان داوه‌ . هێشتا تاریك نه‌بوو بوو ئێمه‌ وه‌ك شورای كانیسكان بازگه‌مان له‌ به‌رده‌م بنكه‌ وله‌سه‌ر جاده‌ی كانیسكان دانا خه‌لكێكی زۆر به‌ئۆتۆمبیل به‌ پیاده‌ به‌ڕێكه‌ووتبون بۆ ده‌رچون بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ئێمه‌یش هه‌ر كه‌س گومانمان لێ بكردایه‌ داوای هه‌ویه‌و ئه‌حوال مه‌ده‌نی جنسیه‌مان لێ‌ ده‌كردن له‌وانه‌ چه‌ندین به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بوون پێمان ده‌ووتن كاكه‌ ئێوه‌ بۆ كوێ ئه‌چن ؟ده‌یان ووت فه‌رمانمان پێ كراوه‌ شه‌ڕ نه‌كه‌ین له گه‌ڵ‌ حكومه‌ت كه‌ زۆر ی پێ ده‌چوو به‌ ڕێكه‌وتنسه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌م بڕیاره‌ی پاشه‌كشه‌ی دابێت . هه‌رچه‌ند پێمان ده‌ووتن كاكه‌ مه‌ڕۆن با شار ته‌سلیمی به‌عس نه‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌یانووت نه‌خێر ناتوانین بمێنینه‌وه‌ بۆ شه‌ر كردن فه‌رمانمان پێ نیه‌ ووتمان باشه‌ چه‌كاكانتان بده‌ن به‌ ئێمه‌ چونكه‌ ئێمه‌ شار ته‌سلیم ناكه‌ین.

شه‌و به‌ سه‌رداهات وهه‌واڵ گه‌یشته‌ لامان سوپای حكومه‌ت گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ربه‌ندی بازیان وهێزه‌كه‌ی شوراش له‌ بازیان شكستی هێناوه‌ چونكه‌ هێزه‌كه‌ زۆر كه‌م بوو له‌ به‌رانبه‌ر سوپاكه‌ی حكومه‌ت كه‌ به‌ده‌یان ده‌بابه‌و ومودره‌عه‌و ته‌یاره‌ی سه‌متی به‌شدار بوو تێدا به‌داخه‌وه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا نزیك به‌ ده‌ كه‌س له‌ هێزه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی شوراكانگیانیان به‌خت كرد ئه‌وه‌ی له‌ بیرم بێت ناوی نه‌وزاد وشوان له‌ ڕیزی گیانبه‌ختكرداوندا بووو. به‌ بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ جگه‌ له‌وه‌ ی زۆر خه‌مبار ونیگه‌ران بووین ئێمه‌یش بڕیارمان دا ئه‌و ناوه‌ چۆڵ‌ بكه ین‌ ، من له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێ یه‌كه‌م له‌ شورای شیخ محی الدین وشورای سه‌رشه‌قام وخه‌بات به‌ڕێ كه‌وتین به‌ره‌وه‌ ناوشار ڕوو له‌سه‌یته‌ره‌كه‌ی عىه‌ربه‌ت به‌ڵام هێشتا بڕیارمان نه‌دابوو شار چۆڵ بكه‌ین به‌ ته‌واوی من چه‌كه كه‌م ده‌مانچه‌یه‌ك بوو كه‌ هاوڕێم حه‌مه‌ قه‌دۆ پێی دابووم خۆشی له‌گه‌ڵ هاورێكانی تر كڵاشینكۆفیان پێ بوو ئه‌و شه‌وه‌ پێكه‌وه‌ بووین تا به‌یانی .

له كاتی نیوه‌ شه‌ودا بوو شار چۆڵ بووبوو بیستووبوومان هێزێكی چه‌كداری موجاهدین خه‌لقی ئێراندزه‌یان كردووه‌ له‌ ناوشاردان ئێمه‌یش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕاین له‌ سه‌ر جاده‌ی كاوه‌ كه‌سێكمان بینی له‌ دووره‌وه‌ به‌ره‌و ڕووی ئێمه‌ ده‌هات له‌ پڕێكدا هاوارمان كرد به‌ سه‌ریدا له‌ جێگایی خۆت نه‌جوڵێی بوه‌سته‌ میلمان لێ هێنایه‌وه‌ ئه‌ویش وه‌ستا ووتمان زه‌لام تۆ كێی ؟ ووتی كاكه‌ من كوردم وخه‌ڵكی قه‌ڵادزه‌م نه‌متوانی بڕۆمه‌وه‌ بۆ قه‌لادزه‌سه‌یاره‌ نه‌بوو له‌ گه‌راج .ئه‌و‌یش ووتی : ئه‌ی ئێوه‌ كێن ؟ووتمان هێزی چه‌كداری شوراین ئه‌ویش ووتی ده‌ك ئافه‌رین بۆ ئێوه‌ خۆ مه‌سوله‌ كانی به‌ره‌ی كوردستانی گه‌یشتوونه‌ته‌ سنوری ئێران كه‌چی ئێوه‌ هشتا لێره‌ن ، .ڕێگه‌ماندا بڕوات ، له‌ جاده‌ی كاوه‌ به‌ڕی كه‌وتین به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی خه‌بات وحاجیاوا كه‌مێك له‌ خوار شار نزیكسه‌یته‌ره‌كه‌ی سلێمانی عه‌ربه‌ت توشی هێزێكی پێشمه‌ره‌گه‌ی یه‌كێتی بووین نزیك دووی سه‌ر له‌به‌یانی بوو ووتیان ئێوهه‌ كێن ؟ ووتمان شوراین مه‌سوله‌كه‌یان ووتی یا وه‌رن له‌ گه‌ڵمان ئه‌چین بۆ شه‌ڕ به‌ره‌و چه‌مجه‌ماڵ یا چه‌كه‌كانتان بده‌ن به‌ ئێمه‌ ده‌مانزانی درۆ ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیانه‌ چه‌كمان بكه ن و چه‌كه‌كانمان لێ بسه‌نن .پێمان ووتن نه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ دێین بۆ شه‌ڕ نه‌ چه‌كیشتان ئه‌ده‌ینێ .مه‌سوله‌كه‌ فه‌رمانی كرد به‌ پێشمه‌ر گه‌كانی ئاده‌ی ئه‌و چه‌كانه‌یان لێ بسه‌نن له‌ پڕێكد میلمان هێنایه‌وه‌ لێیان یه‌كێ له‌ چه‌كداره‌اكانمان ژن بوو قیژانی ووتی هه‌ركامتان بێبێنه‌ پێشه‌وه‌ كوژروان كه‌چی مه‌سوله‌كه‌ ووتی های ئه‌و خۆ ئافره‌تیشه‌ وچه‌كی پێ یه‌ كوا ئافره‌ت و چه‌كداریانوتوه‌ ‌ ئاده‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی لێ بسه‌نن ،ئه‌ویش ووتی ئێوه‌ ناتوانن ئه‌و چه‌كه‌ له‌ من به‌بسه‌نن مه‌گه‌ر به‌ سه‌ر لاشه‌كه‌مدا بڕۆن ئه‌و چه‌كه‌م به‌ خوێن به‌ ده‌ست هێناوه‌ ‌هه‌ر مه‌گه‌ر به‌ خوێنیش دایینێم. كاكی مه‌سولی پێشمه‌رگه‌ زانی كه‌ ناتوانێ به‌ ئاسانی چه‌كمان بكات وووتی لێیان گه‌ڕێن با بڕۆن .

كات نزیك به‌یانیه‌و من و چه‌ند هاوڕێیه‌كوه‌ك له‌ بیرم بێت من وحه‌مه‌ قه‌دۆو عه‌زیز یادی به‌خێر بڕیاڕمان دا بچینه‌وه‌ بۆ كانیسكان بۆ ماڵ ئێمه‌ بۆ نان خواردنی به‌یانی نزیك سه‌عات ٨ی به‌یانی بوو خه‌ریكی نان وه‌ ماست خواردن بووین ته‌قه‌ درا له‌ ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌مان ووتم بوه‌ستن باسه‌یر بكه‌م بزانم كێ یه‌ له‌ قاتی سه‌روه‌ ده‌ژیاین بینیم هه‌ردوو هاوڕێ م سامان كه‌ریم و وه‌ستاسابیره‌ به‌ دوو كڵاشنكۆفه‌وه‌ دوای چاك وجۆنی ووتیان كاكه‌ ئێوه‌ خه‌ریكی چین وا به‌ ئیسراحه‌ت لێی دانیشتوون وا سوپا گه‌یشتووه‌ ته‌ قه‌راخ شار خێرا ئێره‌ به‌جێ بهێڵن ووتیان وه‌رن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ ده‌رئه‌چین له‌شار ووتمان ئێوه‌ بڕۆن ئێمه‌ له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌ر ئه‌چین ڕوویان له‌ من كرد ووتیان كاكه‌ وه‌رن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ سروه‌ی هاوسه‌رت ومناڵكه‌شتان لای ‌ئێمه‌ن تا ئه‌و كاته‌ش من نه‌ ئه‌مزانی هاوسه‌رم ومناڵه‌كه‌م له‌ كوێن ،ئیتر وا ڕێكه‌وتین من له‌ گه‌ڵ ئه‌وان بڕۆم دوو هاوڕێ یه‌كه‌ی تر به‌ره‌و سنوری عه‌ربه‌ت بڕۆن زۆه‌ به‌ په‌له‌ هه‌نگاومان ده‌ نا به‌ره‌و ماڵی هه‌ڵاڵه‌ رافیع كه‌ له‌ نزیك ئه‌زمڕ بوولای تووی مه‌لیك كاتێ گه‌یشتینه‌ ماڵكه‌یان پڕ بوو له‌ هاوڕێیانیشورا وسروه‌ وهێڤی كچم كه‌ ئه‌و كاته‌ ساوا بوو له‌وێ بوون له‌ هاوڕێ‌كانی تریش وه‌ك بیرم بێته‌وه‌ هاورێ جه‌بار موسته‌فا یادی به‌ڕێز بێت و هاورێ ئاسۆ كه‌مال و هه‌ڵاڵه‌ رافع وج رێنوارو جه‌مال ی به‌له‌دیه‌ وسامان كه‌ریم و وه‌ستا سابیرو سه‌رجه‌م ئه‌م هاوڕێیانه‌ ش خێزانكانیان له‌وێ كۆ بوو بونه‌وه‌ تا پێكه‌وه‌ له‌ شار ده‌رچین ودواتربه‌ڕێ كه‌وتین به‌ره‌و چیای ئه‌زمڕ كه‌ گه‌یشتینه‌ سه‌ر چیا به‌ هێلی كۆپتر وسه‌متیه‌كانی ڕژێم هێرش كرایه‌ سه‌رمان به‌ دۆشكه‌و ڕه‌شاش ده‌سترێژیان لێ كردین بێجگه‌ له‌ ئێمه‌ خه‌ڵكی تریشی لێ بوو چه‌ند ئاربجیه‌ك نرا به‌ هیلۆكۆپتره كانه‌وه‌ كه‌مێك به‌رگری كرا سه‌ره‌نجام هاوڕێكانی خۆمان هیچ كه‌سمان هیچی لێ نه‌هات .

سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه‌

١٣\٣\٢٠١٩ ‌




بۆچی ژنان ئاوارەی ووڵاتانی بە ناو جیهانی سێ یەم و ئیسلامی نابن ؟… سەردار عەبوڵا حەمە

زۆر ئەو پرسیارە رۆژانە لێرەو لەوێ دەکرێ باشە هۆکار چیە ژنا ن بەگشتی لە ووڵاتە ئیسلامیەکانەوە ڕوو لە ئەوروپا و ڕۆژئاوا دەکەن ؟ بۆچی ڕوو لەو ووڵاتانە ناکەن کە جیهانی سێیە من ویان کە شەریعە بنەمای دەسەڵاتەکاتیانە ؟ ئەمەنەک بۆ کەسانێکی وەک (رهفة محمد ی ١٧ ساڵە کە لە سعودیەوە هەڵهات ) و وازی لە ئایینی ئیسلام هێناو گەیشتە کەنەدا ومافی پەنابەرێتی وەرگرت لەم ووڵاتە بەڵکو بۆژنانێکێش کە ‌هێشتا پەیڕەوی لە ئیسلام دەکەن ئەم ووڵاتانە جێ دەهێڵن ڕوو لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەن واقعیە وڕاستیە . دیارە هۆکاری کۆچ کردن لە جیهاندا زۆرن ، جەنگ ، لافاو، بومەلەرزە ، کارەساتە سروشتیەکانی تر و، خراپی باری ئابوری ، زەبروزەنگ وپەلاماری سەربازی و سەرکوتی سیاسی ئەم هۆکارانە زۆر باس کراون بەڵام لێرەدا باس لە زبرو زەنگی کۆمەڵایەتی دەکەین .
ئەگەر بە سەرنجەوە بڕوانیین لەو ووڵاتانەی ئایینی ئیسلام هەژموونی هەیە مرۆڤ لە قاڵب دەدەرێت ، مرۆڤ وبە تایبەت ژن ناتوانێت لە چواچێوە ی ئەوکوڵتورو یاسایە بچێتە دەرەوە کە لەو ووڵاتەدا زاڵە . ئەو کۆلتورویاسایەش نابێت دەسکاری بکرێن هاوتەرییب بکرێ لە گەڵ ڕەوتی بەرەوپێش چوونی کۆمەڵگا ، چونکە بە پیرۆز دادەنرێن ، پیرۆزیەکانیش ڕەهان و دەسکاری کردنیان بڤەیە . کەوایە لەو کۆمەڵگایە دەبێت هۆش وبیری مرۆڤەکان فریز بکرێت نابێت ڕەوتی مێژووی شارستانیەت ببینێ. بەڵام ئەم کارەش زه‌حمەتە چونکە ئەمڕۆ تەکنۆلۆجیا وئەنترنێت رێگا نادا بیرو زەینی مرۆڤەکان فریز بکرێ بۆیە لە ئەنجامی بەریەک کەوتنی ئەم دووانە واتە پیرۆزیەکان و زانست یاخی بوونی مرۆڤەکان دروست ئەبێت مرۆڤ لە هەلێک دەگەڕێ ئەو دەرگاو پەنجەرانە بکاتەوە کە لێ ی داخراوە تا هێزی بێت ڕابکات وخۆی بگەیەنێتە جێگایەک کە پیرۆزیەکان ڕێگر نەبن لە بەردەم ژیانی مرۆڤایەتی ئەودا..
لە ڕاستیدا پێداویستیەکانی کۆمەڵگای چینایەتی سەرمایەداری وا دەخوازێت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەم جۆرە دابەش بکرێ ، لە هەندێ ووڵات بڕێک ئازادی و مافەکانی مرۆڤ زیاتر بێت لە هەندێ ووڵاتیش کەمتر وتا ئاستی نەبوون بن ، کاریگەری رێنیسانس لە سەر ووڵاتانی ڕۆژائاوا و ڕوو نەدانی ڕێنیسانس لە ووڵاتانی بە ناو ئیسلامی وجیهانی سیەمی ئەم دابەش کردنەی دروست کردووە خاڵی هاوبەش لە هەردوو شێوەکەی دەسەڵاتدا بوونی کۆمەڵگایەکی چینایەتی پڕ لە زوڵم وستەم وچەوساندنەوە وبێ مافیە چونکە یەک سیستەمی ئابوری سەرمایەداری بەرێوە دەبرێت بۆیە تا ستەمی ئابوری لە سەر مرۆڤ هەبێت مافەکانیشی زەوت دەکرێ وەک مرۆڤ .
هەندی ئازادی ومافی مرۆڤ لە کۆمەڵگا پێشکەوتوەکاندا یه‌ بەرهەمی خەبات تی کۆشانی خەڵکی ئەو ووڵاتانەیە کە لەماوەی سێ سەد ساڵی رابووردودا کاریان بۆ کردوە هەندێکی تریش بەرهەمی شۆڕشی ئۆکتۆبەری روسیایە.، یەکێ لەوانە مافەکانی ژنانە ،. وە به‌ دیارکراویش مافە کۆمەڵایەتیەکانی ژنانە ، نەمانی دەستی باڵای پیاوەبە سەر ژناندا ونەمانی دەستی ئایین بە سەرژیانی کۆمەڵایەتی ژناندا لە دەسکەوتە گرنگەکانن . لەم کۆمەڵگا یانەدا خۆشەویستی ئازادە نە دین ئەتوانێ کاریگەری هەبێت لە سەری نەپیاوان ،ئەوە نەماوە باوک ڕازی نەبێت کچەکەی نەدات بە کەسێک خۆشی بوێ مەرجی ئەوە نەماوە دەبێ کورەکە خزمی خۆی بێت یا هاودین وهاونەتەوەی خۆی بێت یا ڕەش وسپی بێت یا خاوەن پارە دەوڵەمند بێت خۆشەویشی داتەکاوە لەم پیسیانە .
زۆر لە ژنان ووڵاتانی خۆیان بە جێ ده‌هێڵن ڕوو لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەن لە بە ر ئەو هۆکارانەیە باسم کردن ، دەبینین بە هۆی نەبووونی ئە و مافانە ووڵاتانی خۆیان لە جیهانی سێ یەم و ووڵاتانی ناوزەد بە ئیسلامی جێ دەهێڵن و روو لە ووڵاتانی ڕۆ ژئاوا دەکەن، چونکە ووڵاتانی خۆیان زیندانێکە بۆیان یا دۆزەخێکە بۆیان چیترناتوانن ژیانی تێدا بکەن . زۆرێک لە و ژنانە بەهۆی بوونی مەترسی لە سەر ژیانیان هەڵهاتوون ئەگەر لەوێ بوونایە ئێستا لە ژیاندا نەمابوون.
ژنان ناتوانن ئەو بێ مافیە قەبوڵ بکەن کە دینەکان بۆیان داناون ، ناتوانن ئەوە قەبوڵ بکەن بە منداڵی بدرێن بەشوو یا باوک ودایکیان بیانفرۆشن بە پارە یا بیاندەن بەخزمی خۆیان ، ژنان ناتوانن زوڵمی مێردەکانیان قەبوڵ بکەن کە ئایین بۆی داناون لە قسەی مێردەکانیان دەرنەچن ، ژنان ناتوانن ئەوە قەبوڵ بکەن مێردەکانیان ژنی تریان هەبێت ، دیارە من مەبەستم هەموو ژنەکان نیە ژن هەیە هەموو ئەمانەی قەبوڵە چونکە دین پێ ی ووتوە ئەمە ئەمری خوایە ئەگەر قبوڵی ناکەی خوا لێت ڕازی نابێت وبەهەشت نابینین وبە ئاگری چەهەنەم دەتسوتێنن ، ژنیش هەیە قەبوڵی ناکا لە بەر بێ ئاگایی توشی بارێکی دەرونی وا خراپ دەبێت خۆی دەکوژێ یا خۆی دەسووتینێت ، ژنیش هە ێە هۆشیارانە لە بەرانبەریدا ڕادەوەستێ ومافەکانی خۆی بە دەست دینێ . ژنیش هەیە لێ ێ یاخی دەبێ خۆی دەگەیەنیتە جێگایەک کە کەمێكیش بێت مافی کەرامەتی وئینسانی پارێزراو بێت ، دیارە جێگایەکیش بۆ ئەوان کۆمەڵگاکانی ڕۆژائاویە نەک ئەو ووڵاتەنەی حوکم وکەلتوری ئایینی تێدا زاڵە وەک ووڵاتانی ناسراو بە جیهانی سێ یەم و ووڵاتانی ئیسلامی.
دوا ووتەم ئەوەیە با هەموومان ڕوو لە گوڕینی هەژموونی یاسا وحوکمە دینیەکان بکەین و داواکار بین دین لە حوکم و یاسا ودەوڵەت وپەروەردە جیا بکرێتەوە دین وەک کاری تاکە کەسی چاو لێ بکرێ و ئازاد بکرێ بۆ هەر کەسێک پەیڕوەی لێ دەکات تا زوڵم لەسەر ژنانیش نەمێنێ و چیتر ئاوارە نەبن. هەر ژنێک یا هەر ڕێکخراوە یەکی ژنان کە بۆ ئازادی یەکسانی خەبات دەکات دەبێ بە دوای ئەمە وە یێ ولە م ٨ ی مارسەوە دەست بە کار بێت بۆی .

سەردار عەبوڵا حەمە
٥ ی مارس ٢٠١٩




ماركسیزم له‌ دیدی به‌شێك له‌ ڕۆشنبیرانه‌وه !… سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌

به‌شێك له‌ ڕۆشنبیران ده‌یانه‌وێ وا نیشانی خوێنه‌رانیان بده‌ن كه‌ ماركسیزم و ئیسلام دووڕووی پاره‌یه‌كن هیچ جیاوازیان نیه‌ له‌ باره‌ی توندڕه‌وی و سه‌ركوت وزه‌بروزه‌نگدا ! یا ده‌ڵێن هه‌ردووكیان دوو ئایدیۆلۆژیان و وه‌ك یه‌ك كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌ ! لێره‌وه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ لایه‌ك به‌ خۆیان بڵێن بێ دین ومولحید وه‌ له‌ لاكه‌ی تریشه‌وه‌ بڵین ئێمه‌ ماركسیسیت نین ودژی ماركسیزمین . ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نیه‌ ئه‌وان ئازادن چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام گرنگ سه‌لمماندنی ڕاو بۆچونه‌كانیانه‌ نه‌ك ته‌نها ڕازاندنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانیان به‌ ووته‌ی بریسكه‌دارو به‌ كارهێنانی ووشه‌ی بیانی وناو و كه‌سانی بیانی .

لێره‌ دا‌ ئه‌و پرسیاره‌ هه‌یه‌ ئایا ئه‌وان ‌ پشتیان به‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌سڵیه‌كان به‌ستوه‌ له‌م باره‌وه‌ ؟ ئایا كه‌مێك خۆیان ماندوو كردوووه‌ تا بزانن لانی كه‌م به‌رنامه‌كانی وه‌ك مانیڤستی حیزبی كۆمۆنیست (ماركس_ ئه‌نگلس) وه‌ {یه‌ك دونیای باشتر)ی كۆمۆنیزمی كرێكاری چی ده‌ڵین؟ بێ گومان نه‌خێر ، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ و سه‌رچاوه‌كان بكه‌نه‌ پێوه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یان نه‌ده‌بوو له‌ سه‌ر ماركسیزم ، كه‌سی مه‌نتیقی به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ ناكات له‌ گه‌ڵ تێڕوانینی نه‌یاره‌كانی خۆی كه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئه‌سڵیه‌كانیان وبه‌رنامه‌كانیان بۆ ناسینی ڕه‌وته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌ك بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان یا حیزبه‌كان یا ‌ گروپه‌كان یا كه‌سه‌كان به‌ نموونه‌ بێنێته‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینی ڕاووبۆچوونه‌كانی.
پێمان ده‌ڵێن ئه‌ ی ئه‌وه نیه‌ ستالین وماوتسی تۆنگ و پۆلپۆته‌كان قه‌تل عامی خه‌ڵكیان كرد ئیتر جیاوازی چیه‌ له‌ گه‌ڵ قه‌تل عامه‌كانی داعش والقاعیده‌ وده‌وڵه‌ ئیسلامیه‌كانی تر كه‌ له‌ مێژوودا ئه‌نجامیان داوه نمونه‌ی وه‌ك ستالین وماوتسیتۆنگ وچین وكۆریای باكور پۆلپۆت و ئه‌وحیزب وگروپ وتاقمانه‌ی سه‌ر به‌مانه‌ن هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رنامه‌ی ماركسه‌وه‌ نه‌ماوه‌ وهاوڕێبازی ئه‌و نین، ئه‌مانه‌ سه‌ر به‌ به‌شێكی بورژوازین كه‌ سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیه‌ و به‌ ناوی سۆشیالیزم وكۆمۆنیزم ودیكتاتۆری پرۆلیتاریاوه‌ .

حوكم ده‌كه‌ن هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ ماركسیزم وبه‌رناماكه‌یه‌وه‌ نه‌ماوه‌ هۆی ئه‌م گۆڕانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری روسیا بۆرژوازی له‌ جیهاندا به‌ چه‌ندین شێوه‌ ویستی ێه‌م شۆڕشه‌ له‌ ناوببات به‌ هێرش وپه‌لاماری سه‌ربازی نه‌یتوانی به‌ڵام به‌ سیاسه‌ت و پیلان گێڕی توانی و سه‌ركووتو بوو ، بورژوازی توانی ستالین له‌ كۆمۆنیسته‌وه‌ بكاته‌ ناسیونالیست به‌رگری كاری بوۆرژوازی روسی هه‌ر بۆیه‌ ستالین و سۆڤیه‌ت بووه‌ قه‌ڵایه‌كی تری بوۆرژوازی جیهانی و هه‌موو ئه‌جێنداكانی بورژوازیان برده‌ پێشه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌ بورژواكۆنه‌په‌رسته‌كان سزای ئیعدام وكوشتنی مرۆڤیان خسته‌ به‌رنامه‌ی خۆیانه‌وه‌ كه‌ دوور بوو له‌ به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی ماركس…. ناتوانین لۆژیك له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌دا بدۆزیته‌وه‌ ده‌بێ بپرسین ئایا ئه‌و نمونانه‌ی ئێوه‌ باسیان ده‌كه‌ن هاتوون به‌رنامه‌ی ماركسیزمیان جێ به‌جێ كردووه‌ یا خود به‌رنامه‌یه‌كی تر ؟ ! بێ گومان ‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ت وحیزب وگروپ وكه‌سانه‌ به‌رنامه‌یه‌كی غه‌یره‌ ماركسیستیان پیاده‌ كردووه ئیتر ناهه‌قی ده‌كه‌ن ماركسزمی پێ ناوزه‌د ده‌كه‌ن.

ته‌نها كۆمۆنه‌ی پاریس و روسیای پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌رتا ساڵی١٩٢٤له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ماركسیستی بوو گرنگه‌ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هه‌روه‌ك چۆن كۆمۆنیسته‌كان به‌ لاڕێدا ده‌چن وله‌ سه‌رچاوه‌ وبه‌رنامه‌ی ئه‌سڵی خۆیان لا ده‌ده‌ن بۆ ئیسلامه‌كانیش هه‌مان لادان دووركه‌وت‌نه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌ و سه‌رچاوه‌ی ئه سڵیان ڕووی داوه‌ وبه‌رده‌وامیش ڕوو ده‌دات هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤه‌ له‌ بواری مافه‌كانی ویا به‌ هۆكاری پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو شارستانیه‌ته‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك خۆی به‌ ده‌سه‌ڵای ئیسلامی ناو ببات یا هه‌ر حیزب وگرپێك یا هه‌ركه ‌سێك باسی په‌رله‌مان بكات وباسی ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی ژن و یه‌كسانی ژن وپیاو جیابوونه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت سه‌رنه‌بڕین مرۆڤ بكات ئه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئیسلام لایداوه‌و به‌رنامه‌ی ڕه‌وتێكی تر ده‌بات به‌ڕێوه‌ چونكه‌ به‌رنامه‌ ئه‌‌سڵیه‌كه‌ دژی ئه‌مانه‌یه ‌بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌وڵه‌تێك به‌ ئیسلامی بناسین ده‌بێ بزانین چه‌نده‌ به‌رنامه‌ی ئیسلام ده‌بات به‌ڕێوه‌ د بۆ نمونه‌ خه‌لافه‌تكانی ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ده‌وڵه‌تی عوسمانی وتاسعودیه‌ وئێران و داعش به‌رنامه‌ی ئیسلامیان به‌ڕێوه‌ بردوه‌ .

له‌ به‌رناه‌مه‌ی ئیسلامدا وله‌ قورئان وحه‌دیسه‌كان وته‌فسیره‌كاندا ده‌توانین ئه‌وه‌ په‌یدا بكه‌ین ئیسلام باس له‌ كوشت وكوشتار ده‌كا باس له‌ دیل كوشتن وسه‌ربڕینی دیل ده‌كا باس له‌ ده‌ست بڕین و تاڵان بڕۆ ده‌كات به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌ی ماركسیزمدا ناتوانین یه‌ك ووشه‌ په‌یدا بكه‌ین كه‌ باس له‌ كوشتن و ئازاردانی مرۆڤ بكات .

ته‌نانه‌ت سزای تاوانباریش ناكرێ له‌ سێداره‌ دان بێ سزای سێداره‌ یا ئیعدام كه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ی ئیسلامدا ڕێگه‌ پێدراوه‌ كه‌ چی له‌ ماركسیزمدا قه‌ده‌غه‌یه‌ ‌.له‌ به‌رنامه‌ی ماركسیزمدا ته‌نها مرۆڤ پیرۆزه‌ .هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌های مرۆڤ بۆ خۆی بگێڕیته‌وه‌ و ژیانێكی مرۆڤانه‌ی بۆ دابین بكرێ وهه‌موو یه‌كسان بن به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌ی ئیسلامدا مرۆڤ هیچ نیه‌ و خوداو پێغه‌مبه‌ر خاوه‌ن به‌هان ومرۆڤ له‌ پێناو ئه‌واندا ده‌بێ قوربانی بێ وژیان بۆ مرۆڤ .

گرنگ نیه‌ به‌ڵام له‌ ماركسیزمدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه‌ ژیان ده‌بێ بۆ مرۆڤ بێت به‌ بێ جیاوازی له‌ ڕه‌گه‌زی نێرو مێدا ، ژن له‌ ئیسلامدا ته‌نها بۆ غه‌ریزه‌ی پیاوه‌ وچوار دانه‌یان ده‌كرێ بۆ پیاوێك بێ له‌زه‌تی جنسیان لێ وه‌رگرێ وبه‌ نیو مرۆڤ حساب ده‌كرێ ته‌نانه‌ت له‌ ڕیزی كه‌رو سه‌گدایه‌ كه‌چی له‌ به‌رنامه‌ی ماركسیزمدا ژن مرۆڤه‌ ومافی ته‌واوی مرۆڤی ده‌بێ هه‌بێت .

منداڵ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه‌ به‌ ئایدۆلژیای ئیسلام مێشكی پڕ ده‌كرێت وكچ كور منداڵ مامه‌ڵه‌‌ی جیاوازی له‌‌گه‌ڵ ده‌كرێت وتوندوتیژیان له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ كاردێ له‌ به‌رنامه‌ی ماركسیزمدا پێچه‌وانه‌یه‌ وئایدلۆژیا نابێ فێری منداڵ بكرێ تا خۆی ده‌گاته‌ ١٨ ساڵ هه‌ر باوه‌ڕێك هه‌ڵبژێرێ . مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ كچ و كوڕ وه‌ك یه‌ك ده‌بێت هه‌ر له‌منداڵیه‌ وه‌ .

به‌ گشتی ماركسیزم وئیسلام نه‌ك دوو ڕووی پاره‌یه‌ك نین به‌ڵكو دووهێڵی ته‌ریبن هه‌رگیز ناگه‌ن به‌یه‌كتر ، ئیسلام ده‌یه‌وێ مرۆڤ لنگه‌ وقوچ بكاته‌وه‌ ماركسیزم ده‌یه‌وێت ڕاستی بكاته‌وه‌ ، ئیسلام ده‌یه‌وێ مرۆڤ نامۆ و كۆیله‌ بكات ماركسزم ده‌یه‌وێت ‌ ڕزگاری بكات.ئازاد بێت خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆی بێت .
ئه‌ی ده‌بێ بۆچی ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌ به‌م جۆره‌ له‌ ماركسیزم گه‌یشتبن كه‌ ده‌ڵێن وه‌ك ئیسلامه ‌؟ هۆی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مانه‌ توێژێكی كورت بینن وچونكه‌ مه‌وقعیه‌تیان له‌ كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا وورده‌بۆرژوازیه‌ و مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌ به‌رژوه‌ندیانه‌ بۆیه‌ ده‌بێ دژایه‌تی ماركسیزم بكه‌ن چونكه‌ ماركسیزم ده‌یه‌ وێ لانه‌كه‌یان لێ تێك بداوبه‌رژوه‌ندیان ده‌خاته‌ ته‌ لێژیه‌وه‌.

ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌ كه‌ خۆیان به‌ مولحید ده‌زانن ودژایه‌تی ماركسیزم ده‌كه‌ن بزانن یا نا ده‌كه و‌نه‌ سه‌نگه‌ری بورژوازی و ئیسلامه‌وه‌ چونكه‌ ماركسیزم دیه‌وێ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ ئه‌نجام بدات وئه‌و واقعه‌ ماددیه‌ بگۆڕێ كه‌ مرۆڤ مانایه‌كی نیه‌ تێ یداو پێناسه‌ی مرۆڤ بوونی نیه‌ تێ یدا و دونیای پێچه‌وانه‌ بگوڕێ به‌ دونیایه‌كه‌ی باشتر به‌ڵام ئه‌م ڕۆشنبرانه‌ به‌رهه‌ڵستكاری ده‌كه‌ن ڕێگا به‌م گوڕانكاریه‌ ناده‌ن كه‌واته‌ ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌ هه‌مان ریزی بورژوازی وئایینه‌وه‌ بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌نجامدا هه‌وڵه‌كه‌یان دچێته‌ گیرفانی بۆرژوازی و ئیسلامه‌وه.‌‌

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌

٢٥\٢\٢٠١٩‌




موسڵمانه‌كانی ڕوسیا و شۆڕشی سۆشالیستی ئۆكتۆبه‌ر!

نه‌یاره‌كانی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆكتۆبه‌ر و ئازادی ویه‌كسانی وكۆمۆنیزم هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست ونه‌سه‌لێمنراو خه‌ڵكی سته‌ملكراو فریو بده‌ن وژه‌هر خواردیان بكه‌ن به‌ بیری چه‌وت وناواقعی، یه‌ك له و‌ پڕوپاگه‌ندانه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن : كۆمۆنیسته‌كان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ موسڵمانه‌كان له‌ ناو ده‌به‌ن چونكه‌ ئه‌وان دیكتاتۆری پرولیاتاریا داده‌مه‌زرنن .من لێره‌دا ده‌مه‌وئ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پروپاگه‌ندانه‌ به‌ ‌ به‌ڵگه‌وه‌ نیشان بده‌م .
پێش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ئیسلامه‌كانی روسیا له‌ ژێر زه‌برو زه‌نگێكی زۆردا بوون زۆریان لێ ده‌كوژراو زیندانی ده‌كراو مزگه‌وته‌كانیان دا‌ده‌خرا وقورئان و ئاسه‌وارو كتێبه‌ دینیه‌كان به‌ تاڵان ده‌بران وته‌نانه‌ت كاتێك ئیسلامه‌كانی قه‌وقاز بڕیاریاندا به‌شدا‌ر ی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م نه‌كه‌ن ڕژێمی قه‌یسه‌ر ٨٣٠٠٠كه‌سی لێ كوشتن . به‌ڵام بزانین مامه‌ڵه‌ی لینین وبه‌لشه‌فیه‌كان چۆن بوو له‌ كاتی شۆڕش ودوای شۆڕش :
له‌ مانگی ئایاری ١٩١٧ موسڵمانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری روسیا یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆیان له‌ مۆسكۆ ئه‌نجامدا ١٠٠٠ موسڵمان به‌شداری تێدا كرد له‌وانه‌ ٢٠٠ كه‌سیان ژن بوون جگه‌له‌ باسه‌كان كۆنگره‌ چه‌ند بڕیاڕێكی په‌سه‌ند كرد له‌وانه‌ : سه‌عاتی كاركردن ده‌بێ ٨ سه‌عات بێ له‌ ڕۆژێكدا ، خاوه‌ندارێتی زه‌وی وزار ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ وده‌ست بگیرێت به‌ سه‌ر مولكه‌ گه‌وره‌كاندا‌به بێ به‌رابه‌ر، یه‌كسانی له‌ نێوان ژن وپیاودا له‌ ته‌واوی مافه‌ كانیاندادابین بكرێ ،فره‌ ژنی قه‌ده‌غه‌ بكرێت ، حیجابی زۆره‌ ملێ قه‌ده‌غه‌ بكرێت ،وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆت وبه‌ندانه‌ ی له‌ سه‌ر ژنان هه‌یه‌ له‌ ووڵاتانی تر ی ئیسلامیدا نابێ لێره‌ بمێنن .
له‌ ٢٥ ی دیسه‌مبه‌ری ١٩١٧ دائه‌و قورئانه‌ كه‌ به‌ قورئانی پیرۆز وعوسمانه‌وه‌ ناسراوه‌ له‌و كاته‌دا ده‌گه‌ڕێنرێته‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی پیترۆگراد ، سه‌رجه‌م ئه‌و كتێب و ئاسه‌وارانه‌ی ئیسلام كه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كانی قه‌یسه‌ره‌وه‌ تاڵان كرابوون گه‌ڕێنرانه‌وه‌ بۆ جێگای ئه‌‌سڵی خۆیان ، ڕۆژی جومعه كرایه‌ ‌ ڕۆژی بۆنه‌ی ئایینی وپشووی ڕه‌سمی بۆ ته‌واوی موسڵمانه‌كان له‌ ته‌واوی ئاسیای ناوه‌ڕاستدا.
له‌ساڵی ١٩٢٠ له‌ ٣ی نیساندا لینین بروسكه‌یه‌ك ده‌نێرێ بۆ (ئۆرجوندز) سه‌رۆكی به‌ره‌ی قه‌وقاز وتێدا ده‌ڵێت : ده‌بێ به‌ كرده‌وه‌ بیسه‌لمێنت بۆ موسڵمانه‌كان كه‌ ئێمه‌ هاوپشت وهاوسۆزی ئه‌وانین بۆ سه‌ربه‌خۆییان وبه‌ڕێوه‌ بردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان .
له‌ ٢٤ ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٢٤ لینین له‌ بانگه‌وازێكدا به‌ موسڵمانه‌كانی روسیای ڕاگه‌یاند :ئێوه ئه‌ی موسڵمانه‌كانی ڕوسیا وسیبریا وتوركمانستان وقه‌وقاز‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕژێمه‌كانی قه‌یسه‌ر مزگه‌وته‌كانی تێكدان وسووكایه‌تیان كرد به‌ عه‌قیده‌ وبیروباوه‌رو كولتورتان ئێستائیتر ئێوه‌ ئازادن له‌ ده‌ربڕینی عه‌قیده‌ و بیرباوه‌ڕ وكولتوری نه‌ته‌وه‌یتان وده‌توانن ژیانی میللی خۆتان ڕیك بخه‌ن ئازادبن به‌ بێ بوونی هیچ به‌ندو كۆسپێك. ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ شۆڕشه‌ مه‌زنه‌كه‌مان وشورای نوێنه‌رانی كرێكاران وسه‌ربازان وجوتیاران مافه‌كانی ئێوه‌ وته‌واوی خه‌ڵكی ڕوسیا ده‌پارێزێت ، پشتیوانی له‌م شۆڕشه‌ بكه‌ن .هه‌ر ئه‌م شورایه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا به‌ ناوی (offinmative action) واته‌ وه‌ستانه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر جیاكاری، كه‌ به‌ پێ ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ خه‌ڵكی ئه‌سڵی ناوچه‌كان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ جێگای ئه‌سڵی خۆیان وئه‌وانه‌ی به‌ ناوی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن ده‌بێ له‌م ناوچانه‌ نه‌مێنن وه‌ك كه‌نیسه‌ ئه‌رسۆدۆكسیه‌كانی روسه‌كان و قۆزاكیه‌كان ، زمانی روسی وه‌ك زمانی یه‌كه‌م نابێت وزمانی ئه‌سڵی ناوچه‌كان ده‌بێته‌‌ زمانی یه‌كه‌م و قوتابخانه‌ ئیداره‌اكانی حكومه‌ت وچاپكراوه‌كانیش ، هه‌ر به‌ پێ ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كۆمه‌ك ده‌كرێت به‌كه‌سانێك كه‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناو‌چانه‌ن تابتوانن خۆیان ئه‌م ناوچانه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رن وخه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ش سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌ كۆمۆنیسته‌كانی خۆیان بكه‌ن هه‌ر به پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ وه‌زیفه ‌كان ده‌درێن به‌ خه‌لكی ئه‌م ناوچانه، زانكۆكان بۆ‌ پێ گه‌یاندنی خه‌لكی ده‌بن له‌م ناوچانه‌دا.
ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ بارودۆخێكی دیاری كراو واته‌ سه‌رده‌می لینین وحوكمی به‌له‌شه‌فیه‌كان ، به‌ دوای ئه‌م مێژووه‌دا هه‌رچی ڕووی دابێ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ هه‌ڵوێستی لینین و به‌لشه‌فیه‌كانه‌وه‌ بۆ نمونه‌ له‌ سه‌رده‌می حوكمی ستالین و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و هاتوون چ له‌ ڕووسیا یا له‌ ووڵاتانی تر چونكه‌ ئه‌وان نه‌یان توانی درێژه‌ به‌ به‌رنامه‌ و ڕێبازی لینین وبه‌لشه‌فیه‌كان بده‌ن له‌ جیاتی سۆشیالیزمی كرێكاری ئه‌وان سوشیالیزمی بورژوازیان په‌یڕه‌و ده‌كرد هه‌ر به‌ ناوی دیكتاتۆری پرۆلیتاریاوه‌ كه‌ تا ئێستایش به‌رده‌وامن له‌ سه‌ ری له‌ زۆر ووڵات دا.
ئازادی بێ كۆت وبه‌ند بۆ كاری سیاسی وبۆ عه‌قیده‌ و بیروڕا ڕاده‌ربڕین له‌ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا دا مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی كرێكاری وسۆشیالیزمه‌ بۆ گه‌یشتن به‌كۆمه‌ڵگایه‌ كی یه‌كسان و ئازاد له‌ هه‌موو جیهاندا وه‌ ئه‌مه‌ش رێبازی لینین وبه‌لشه‌فیه‌كان بوو كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌ كانی ڕێبازی ماركس وه‌ ئه‌نگلس بوو .

سه ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌
٩\٢\٢٠١٩
سه‌رچاوه‌كان كه‌ سوودیان لێ بینراوه‌ بۆ ئه‌ م بابه‌ ته‌:
گۆڤاری internationalist socialist no 110 spring 2006 وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی نادیه‌ عه‌بدوالقادر كه‌ له‌ نیسانی٢٠٠٧داله‌ اوراق الاشتراكیه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ وه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی حزب العمال_ تونس له‌ ٣٠ ته‌موزی ٢٠١١ دا دانراوه‌




لە ڕەخنەی ئاسمانەوە بۆ ڕەخنەی زەوی! … نوسینی: کارل مارکس

وەرگێڕانی بۆ کوردی : سەردار عەبدوڵا حەمە ….

لە پاش ئاشکرا بوونی نەبوونی دونیای ئەودیوی ڕاستی دەبێ ڕاستی ئەم دونیایە هەڵسەنگێنرێت ئەمە بە ئەرکی مێژوو دائەنرێت لەپێشدا ئەمە ئەرکی فەلسەفەیە کە دەبێ ئەم خزمەتە بە مێژوو بکات . بنچینەی ڕەخنەی نائاینی ئەوەیە ؛ کە مرۆڤ ئایین دروست دەکات نەک ئایین مرۆڤ دروست ئەکات ، لە ڕاستیدا ئایین هوشیاری وپێشبینی خودیە لە لایەن مرۆڤەوە لەوکاتەدا کە هێشتا خودی خۆی نەدۆزیوەتەوە یا خۆی وون دەکاتەوە جارێکی تر ، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە مرۆڤەکان دابڕاو نین ولەجێگایەکدا نین لە دەرەوەی ئەم دونیایەدا بن .

مرۆڤ دونیای مرۆڤە ،دەوڵەتە ، کۆمەڵگایە وە ئەم دەوڵەت و کۆمەڵگایەش ئایین بەرهەم دێنن ؛ هوشیاریەکی پێچەوانە ( لنگەوقوچ) دەدەن سەبارەت بەم دونیایە چونکە خۆیان دونیایەکی پێچەوانەن .ئایین تیۆری گشتی ئەم جۆرە دونیا یە، بە کورتیەکەی ئاین دەتوانێ پێگەی خۆی لە ناو خەڵک بکاتەوە بەوەی کە گیانێکی شەرافەت مەندانەیە ،هاندەرێکی باشەبۆ خەڵک ، پاداشی بۆ ڕەوشتی خەڵک داناوە ، ترس دەخاتە دڵی خەڵکەوە ،مەراسیم وپرسەی مردووانی خەڵک دائەنێ ئەمانەن جێگای ئایین دەکەنەوە لە ناو خەڵکدا .

ئایین جێبەجێ کاری خەیاڵاتی جۆرە مرۆڤێکە کە بوونی نیە لە واقیعدا ، ئەنجا دەتوانین بەوە بگەین وەستانەوە لە بەرانبەر ئاییندا بەوە دەبێت کە لەبەرانبەر ئەو دونیایەدابوەستیتەوە کە ئایین لە هەناویدا دروست دەبێت .ئەو خۆشیە ی ئایین وەک مژدە دەیداهەر لەم واقێعەوە ولە م دونیایەوە وەری گرتووە کەچی خۆی ناڕازیە لەم دونیایەدا بەدەست بێت لە بەرانبەریدا دژایەتی دەکات .ئایین بە کار دێت بۆ فریودانی خەڵکی ستەملێکراو ، ئایین دڵی جیهانێکی بێ دڵە ،ئایین گیانی هەلومەرجێکی بێ گیانە ، ئایین تلیاکی(بێ هۆشکەری) خەڵکە .

کاتێ ئایین نامێنێ واتە بەهەشتی خەیاڵی نامێنێ وبەهەشتی واقیعی دێتە بوون واتە مرۆڤ واز لەوبیرانە دێنێ کە ناواقعین لە سەر بارودۆخی خۆی ، لەهەمان کاتدا واز لەو باردۆخە دێنێ کە بیری ناواقعی بەرهەم دێنیت ، هەر بۆیە ڕەخنە لە ئایین ڕەخنەیە لە دۆڵی( شیوی) ئەو فرمێسک وناخۆشیانەی کە ئایینی تیدا لە دایک بووە .

ڕەخنە لە ئایین بۆ ئەوەیە ئەو کلێشە وەهمیانە لاببات کە گوڵەکانیان داپشیوە لە بە ر ئەوە نیە کە دیمەنی گوڵەکانی ناشرین کردووە بەڵکو لە بە ر ئەوەیە هەر کلێشکان نەهیڵێت و لە جیاتی گوڵی دروستکراومرۆڤ گوڵی زیندوو بەرهەم بێنێت ، ڕەخنە لە ئایین ، ئەفسانەکانی مرۆڤ تێک دەشکێنێت تا بیر بکاتەوە ، تا چالاک بێت ، تا واقعی مرۆڤ بوونی خۆی دروست بکات بەو سیفەتەی مرۆڤێک بێت بە بێ بیری ئەفساناویانە بژی و بگاتە حالەتی ژیری وکامڵ بوون ، وە بۆ ئەوەی بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە واتە سوڕانەوە بە دەوری خۆری ڕاستەقیەنەی خۆیدا،چونکە وای لی کراوە لە لایەن ئایینەوە بە دەوری خۆرێکی نادیاردا بسوڕێتەوە .

لە پاش ئاشکرا بوونی نەبوونی دونیای ئەودیوی ڕاستی دەبێ ڕاست ئەم دونیایە هەڵسەنگێنرێت ئەمە بە ئەرکی مێژوو دائەنرێت لەپێشدا ئەمە ئەرکی فەلسەفەیە کە دەبێ ئەم خزمەتە بە مێژوو بکات،ئەمەش بەوە دەبێت ئەو ڕواڵەتە پیرۆزەی کە بە مرۆڤ دراوە وەک کۆیلەیە ک سەیری خۆی بکاو خۆی تێدا بینێتەوە ،ڕیسوا بکرێت ، وەئەو ماسکەی بە مرۆڤەوە کراوە بۆ ئەوەی خۆی بەخۆی نامۆ بێت، لێ کرێتەوە بە پیرۆزی نەزانێت ، بەوشێوەیە دەکرێت ڕەخنەکان لە ئاسمانەوە داگیرین بۆ سەر زەوی ، ڕەخنە کان لە ئایینەوە دەبن بە ڕەخنە لە مافەکان ، ڕەخنەکان لە خوا ناسی و خواپەرستیەوە دەبن بە رەخنە لە سیاسە ت.

————————————-
بەشێک لە لەپێشە کی ” ڕەخنە لە فەلسەفەی مافەکان لە لایەن هیگڵەوە”

وەرگێڕانی بۆ عەرەبی گۆڤاری “النقطة ” چاپی باریس ١٩٨٣ .
وەرگێڕانی بۆ کوردی : سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٩/١/٢٠١٩




هەڵوێستی ” لینین” سەبارەت بەئازادی خۆشەویستی و هاوسەر گیری چی بووە ؟ …. و: سەردار عەبدوڵا حەمە

لە ساڵی ١٩١٥یەکێ لەو پرسیارانەی لە ‘لینین”کرا سەبارەت بە خۆشەویستی و هاوسەر گیری بوو لە لایەن ژنە خەباتکاری بزووتنەوەی ژنانی جیهانیەوە “ئینیسا ئەرماند” کە دواتریش سەرجەم وەڵامەکانی کردە نامیلەیەک بۆ ژنانی کرێکار سەبارەت بە کێشە کۆمەڵایەتیەکانیان .

پاش وورد بوونەوە لە پرسیارەکە “لینین ” پرسیارەکەی بە جۆرێکی تر لێ کرد : ئایا مەبەست لەمە جودا کردنەوەی خۆشەویستیە لە بەرژوەندیەیە ماددیەکان( پارە وسامان )؟ یا لە خورافات؟ یا زۆرداری باوکان ودایکان؟ یا لە خورافاتی کۆمەڵگا (داب ونەریتە کۆنەکان) ؟ یا لە تەسک بینی ووردە بۆرژواکان ( جوتیاران یا ڕۆشنبیران)؟ یا لە کۆت و بەندی یاسا ودادگا وپۆلیس ؟یا لە جیدیەتی خۆشەویستی؟یان ئامانجی منداڵ دروست کردن ؟یا ئەوەی بە ئازادانە خیانەت لە هاوسەر گیری بکرێت؟ ئەگەر وەڵام بەم پرسیارانە بدەینەوە سێ خالی دوایی پەیوەندیان نیە بەم مەسەلەوە بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی لە هەڵویستی کۆمۆنیزم تێ بگات لەم بارەوە ،دەبی ئەوە بلێین بە بێ جیاکردنەوەی خۆشەویستی لەمانە هەڵوێستەکە دوور دەبێت لە هەڵوێستی کۆمۆنیستی سەبارەت ئازادی خۆشەویستی.

لە ڕوانگەی کۆمۆنیستەکانەوە خۆشەویستی ڕاستەقینە نابەستریتەوە بە هیچ شتێکی ترەوە، ئازادی خۆشەویستی بە مانای جیا کردنەوەیەتی لە ئامانجە مادیەکان (پارە وسامان )، لە خورافات لە هەر جۆرێکی بێت ، لە دوو ڕوویی ودرۆ کردن ، لە زۆرە ملێ ی باوکان ودایکان ، لە یاسا دژە یەکسانیەکان، بە مانایەکی تر ئازادی خۆشەویستی ڕەها بە مانای هەڵبژاردنی هاوژین چ ژن بێت یا پیاو وە بەستنی گرێ بەست تەنها دەبێ لە سەر بنەمای خۆشەویستی بێت وهیچی تر، ئەگەر ببەسترێتەوە بە هەر شتێکی ترەوە ئەوە خۆشەویستی نیە، هەر هاوژینی دروست کردنێک لە سەر بەرژوەندە ئابوریەکان بێت ئەوە سەرکەوتنی تیا نابێت، بە تایبەت ئەوە لە بەرچاو بگیرێت هاوژینەکە ت دەوڵەمە ندەو خاوەن پارەو سامانە لە کاتێکا ئەو کەسە هەڵگری هیچ بنەمایەکی ئینسانی نیە بۆ هاوژینی پێک هێنان ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی درۆ ودووڕووی و ستەم کردن، خۆشەویستی ڕاستەقینە پێویستی بە ڕاستگۆیی وگۆڕینەوەی هاوسۆزی بۆ یەکتر هەیە .
لە خۆشەویستیدا دوو کەس بەشدارن بەڵام سێ یەمیش دێتە بوون ئەویش ژیانێکی نوێ یە، لێرەشەوە بەرپرسیارەتی دەبێتە ئەرک لە بەرانبەر مرۆڤدا ( لە بەرانبەر منداڵی خۆشەویست وەنەوەکان وئەنجا لە بەرانبەر کۆمەڵگاش ) .

سەردار عەبدوڵا حەمە

لەزمانی عەرەبیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی ئەمەش لینکی نوسینەکەیە :
https://bnibou3iyach3.skyrock.mobi/817ماڵپەڕی ( سکایڕۆک)




کاتی بەدیلی کۆمۆنیستیە ! …. سەردارعەبدوڵاحەمە

لەووتارێکی پێشومدا باسی سێ جۆر چەپم کردوە لە بەرانبەر ڕیفراندۆمدا لەم بەشەدا باسی بەدیلی کۆمۆنیستی دەکەم بۆ کۆمەڵگای کوردستان کە دەکرێت هەرسێ لایەنی چەپ بەشدار بن لە بە هێز کردنی ئەم بەدیلە کۆمۆنیستیەدابە گشتی وچەپی سێ یەم (چەپی کرێکاری یا کۆمۆنیزمی کرێکاری) بە تایبەتی.
کوردایەتی لەشەرمەزاری زیاتر هیچی تری نەبووە بۆ خەڵکی کوردستان ، هیچ شتێک نەبووە لە مێژووی کوردایەتیدا جێگای شانازی تاکی کورد بێت ، مێژووی ڕەشی ئەم بزووتنەوە یە ئەوە بووە کە هەمیشە باڵێکی ناو ئەم بزووتنەوەیە پێش لەشکری کردووە بۆ دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە بۆ لێدانی بزووتنەوەی هەقخوازنەی خەڵکی کوردستان کە نەمانی ستەمی میللیە لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا . بەشێکی تر لە مێژووی ڕەشی ئەم بزووتنەوەیە ئەوە بووە کە شەڕی ناوخۆییان لە پێناو دەسەڵاتی پاوانخوازیدا چ لە شاخ وچ لە شار بە درێژایی نیو سەدەهەڵگیرساندووە وبە دەیان هەزارکەسیان لە خەڵکی کرێکار زەحمەتکیشی کوردستان لە ناوبردووە ، ئەوکاتانەشی کە شەڕیان نەکردووە پێکەوە شیلەی گیانی ئەم خەڵکەیان مژیوە و خەڵکیان هەژارو برسی کردووە وخۆیان دەوڵەمەندو تێر تەسەل تەسەل کردووە .

تەنها چەند فاکتێک بۆ ڕاستی ئەم قسانە لە مێژووی زیاتر لە نیو سەدەی ئەم بزووتنەوەیە لە کوردستانی عێراق(باشور) بەسە بۆ ناسینی ئەم بزووتنەوەیە ، ساڵی ١٩٦٦ تاڵەبانی هێزێکی دروست کرد بە ناوی جەلالی بووە پێش لەشکری سوپای عێراق لەولاشەوە هێزەکەی بارزانی بە ناوی مەلایییەوە بوونە داردەستی شای ئێران تابوونە هۆی ئاشبەتاڵێکی گەورە لە ساڵی ١٩٧٥. لە پاش شۆرشی ئێران لە سالی ١٩٧٩ بارزانی هێزێکی دروست کرد بە ناوی قیادە موەقتە بوونە کەوا سوری بەر لەشکری سوپای پاسدارانی خومێنی لە دژی خەڵکی کوردستانی ئێران .لە ساڵی ١٩٨٨ پارتی ویەکێتی وبزووتنەوە ئیسلامیەکان پێش لەشکریا ن کرد بۆ سوپای پاسدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ داگیر کردنی هەلەبجە وهەندێ شوێنی تر ، لە ساڵی ١٩٩١ کە ڕاپەرین کرا ئەم ‌هێزانە بوونە داردەستی ئەمەریکا وغەرب وئۆردوگایەکیان بۆ خەڵکی کوردستان دروست کرد . ساڵی ١٩٩٦ لە ٣١ی ئابدا پارتی پێش لەشکری کرد بۆ سەدام وبەعس بۆ داگیر کردنی هەولێروکورستان لە بەرانبەریشدا یەکێتی پێش لەشکری دەکرد بۆ ئێران بۆ شارەکانی کەرکوک وگەرمیان. لەساڵی ٢٠٠٠دا کاتێ کۆمۆنیستەکان داوای سەربەخۆیان بۆ کوردستان دەکرد هێزەکانی یەکێتی پەلاماری کۆمۆنیستەکانیان داو ٥ کەسیان لێ تیرۆر کردن . لە ٢٠٠٣دا کە سەدام ڕووخا ئەم حیزبانە بە زۆر کوردستانیان لکاند بە عێراقێکی قەومی ودینی و تایفیەوە کە خاوەنی ڕەشترین سیناریۆ بوون .لەو کاتەوە تا ئێستا دەسەلاتی ئەم حیزبانەی کوردایەتی نموونەی خراپترین دەسەڵاتی مافیایی بوون و خەلکی کوردستانیان برسی کردووە و ئازادیخوازانیان تیرۆر کردووە ، دوا جار ئەم هێزانە پاش دژایەتی کردنی ریفراندۆم سەرەنجام ملیان دا بە خواستی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ریفراندۆمێکدا بەڵام باڵێکی تری ئەم بزووتنەوەیە یا باشتر بڵیم باڵێکی ناو یەکێتی نیشتمانی دەستی ئێران وعەبادی گرت بۆ شکست پێ ‌هێنانی ئەم خواستەی خەڵکی کوردستان ڕێگەیان بە لەشکرەکانیان دا لە ١٦ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ شاری کەرکوک داگیر بکەن .

ئێستاش وا خەریکە ئاگری شەڕێکی ناوخۆیی خۆش دەکەن وبە بن بەست گەیشتون ، هیچ ئومێدیک نەماوە بەم هێزانەی کوردایەتی دەبێت ڕێگایەکی تر بکرێتەوە بۆ ڕزگاری خەڵکی کوردستان ئەویش ڕێگای چەپ وکۆمۆنیزمە .تەنها بەدیلی کۆمۆنیستیە دەتوانێت خەڵکی کوردستان لە هەموو نەهامەتیەکانی دەەربێنیت . ئەوە بەدیلی کۆمۆنیستیە ١٤ ساڵە ڕێگای بە خەڵکی کوردستان نیشانداوە بۆ ڕزگار بوون بەڵام بە هۆێ باڵادەستی ناسیونالیزم وحیزبەکانی کوردایەتیەوە نەتوانراوە ئەم ڕزگار بوونە بێتە دی، ئەوە بەدیلی کۆمۆنیستی بووە دژی مانەوەی ستەمی میللی وکێشەی خەڵکی کوردستان بووە ڕێگای ڕیفراندۆمی هەڵبژاردووە بۆ نەمانیان . ئەوە بەدیلی کۆمۆنیستی بووە دژی گەندەڵی و دزی وڕاوورووتی بەرپرسانی بزووتنەوەی کوردایەتی بووە ، بەڵام بە داخەوە ئەم بەدیلە تا ئێستا نەیتوانیوە ئامانجەکان بپێکێ وببێتە جێ ی متمانەی خەڵکی کرێکار وزەحمتکیش وتەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڕچەند لە ساڵەکانی ١٩٩١ تا ساڵی ١٩٩٤ پاشان تا ساڵی ٢٠٠٠ وەک هیزێکی گەورە بوون وجێ متمانە بوون بەڵام لە و کاتە بە دواوە ئەم بەدیلە لە پاشەکشەدا بووە هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو فاکتەری بابەتی وخۆیی ، فاکتەرە بابەتیەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرکوتی هێزەکانی کوردایەتی بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگا دیارە کۆمۆنیستەکانیش وەک بەشێکی کۆمەلگا زیانیان پێ گەیشتووە ، فاکتۆرخۆیش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پلان ونەخشەو تاکتیکی پێویست ،وکارو پراکتیکی گونجاو لەلایەک وە لە لایەکی ترەوە پرش بلاوە پێکردنی ڕیزەکانی ئەم چەپە و وازهێنانی زۆرێک لە کادیرەکان لە کاری حیزبی وڕێکخراوەیی بووە .

لە ئێستادا هەردوو فاکتەرەکە خەریکە بێهیز دەبن وڤایرۆسی بێ ‌هێزی کۆمۆنیزم بەرەو لە ناوچوون دەچێ لەڕووی بابەتیەوە کوردایەتی فەشەلی هێناوە لە چارەسەری کێشەکانی خەڵک دا و وەک دەورانی پێشووش یەک دەست نین بۆ داسەپاندنی سەرکوتی کۆمەڵگا بە کۆمۆنیستەکانیشەوە. لەڕووی فاکتەری خۆییشەوە هیچ کات کۆمۆنیستەکان وەک ئێستا یەک دەست نەبوون لە ڕووبەرووی بونەوەی کێشەیەکی گەورەی خەڵکی کوردستاندا جگە لە سەرجەم حیزبەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراق وئێران وکوردستان هیزگەلی کۆمۆنیستی وچەپی تریش هەبون هاوڕاو هاوکار بووون لە بڕیار دانی چارەنوسی خەڵکی کوردستاندا لە ریفراندۆمێکی ئازاددا ، دەبێ ئەمە بە هەند وەرگیرێ هەول بدرێ هەماهەنگی زیاتر بکرێ بۆ کارکردن بۆ بەهێز کردنی بەدیلی کۆمۆنیستی لە کوردستاندا . پێویستە هاوکاریەکان لۆجیکی ومادیی ومەعنەوی بن ، دەکرێ هاوکاری ئعلامی بن تەلەفزیۆن وکەناڵەکان و ڕۆژنامەکان بخڕێنە گەڕ بۆ بەهێز کردنی ئەم بەدیلە یا دەبێ هەوڵ بدڕێت ئەم بەدیلە لە کوردستان ببێتە خاوەن کەناڵێکی ئاسمانی خۆی ، ڕاکێشانی پشتیوانی سەندیکا کرێکاریەکان وهێزە چەپ وئازادیخوازەکانی دونیا بۆئەم بەدیلە یەکێ تر لە ئەرکەکانی کۆمۆنیستەکان بێت ، هەوڵدان بۆ ڕێکخراو کردنی کرێکاران وخەڵکی کوردستان لە ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیاندا وەک کاری ڕۆتینی کۆمۆنیستەکان بخرێتە دەستوری جێ بەجێ کردنەوە هەموو بۆ ئەم مەبەستە بچینە مەیدانەوە .

ئێمە کۆمۆنیستەکانی کوردستان وناوچەکە دەکرێت هەموو پێکەوە کار بکەین بۆ ئامانجە دوورو نزیکەکانی ئەم بەدیلە کۆمۆنستیە کە ئامانجی لە ئێستادا چارەسەری کیشەی خەڵکی کوردستان ودامەزراندنی دەسەڵاتێکی سکیۆلارە ولە ئاییندەشدا شۆڕشی سۆشیالیستیە ودامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد ویەکسانە .

سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٩/١٠/٢٠١٧




سێ جۆری چەپ لەم ڕیفراندۆمەدا … سەردار عەبدوڵا حەمە

ئامانجی مارکسیزم نەهێشتنی ستەمی ئینسان لە سەر ئینسانە ، هەرجۆرە ستەمێکیش سەرچاوەکەی ناکۆکی چینایەتیە ئامانجیش لەو ستەمە بەهرەمەند بوونی بورژوازیە لە سەروەت وسامان لە ڕێگای کەڵەکەی سەرمایەو زێدەبەهاوە ( فائض قیمە) لە پرۆسەیەکی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیدا ئەمەش بەهۆی پاراستنی خاوەندارێتی تایبەتیەوە دەبێ ، بۆرژوازی بۆ ئەم ژێرخانە ئابوریەی پێویستی بە دەوڵەت وئایین وخێزانە . مەبەستی من لێرەدا نیشاندانی تێڕوانینی چەپ وکۆمۆنیزمی مارکسە بۆ نەمانی ستەمی ئینسان لە سەر ئینسان لە ڕوانگەی تێگەیشتنی خۆمەوە لە مارکسیزم . بورژوازی بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی پێوستی بەچەندین ستەم هەیە لە سەر کۆمەڵگا جگە لە چینی کرێکارستەم دەخاتە سەر هەندی چین توێژی کۆمەڵایەتی تر بۆیە ئەرکی چینی کرێکار تەنها ڕزگار کردنی خۆی نابێت بەڵکو ڕزگارکردنی تەواوی کۆمەڵگایە جا هەرکەس وچین وتوێژێک لەگەڵ بەرنامەی مارکسدا بێتەوە بۆ رزگار کردنی هەر بەشێکی کۆمەڵگا جێگای پشتیوانی دەبێت .

چەند ستەمێک هەیە کە لەدەرەوەی کارگا وکارخانەکان وئیدارەکاندا هەن وەک ستەم لە سەر ژن ،لاوان ، منداڵان ستەم لە سەرڕەنگی پێست ،هاوڕەگەز، ژینگە ، ستەم لە سەر زمان ومیللەت..هتدا . مارکسیزم زانستێکە بۆ ڕزگاری ئینسان لە سەرجەم ئەم ستەمانەو ستەمی چینایەتیش .
ئەوانەی بە ناوی مارکسەوە لێدوان ئەدەن قسە ئەکەن بە ڕای من سێ جۆرن : یەکەم ئەو چەپانەن کە تەنها خەباتی چیانیەتی واتە ڕزگار کردنی كرێکار یا پرۆلیتاریا بە پێویست دەزانن ستەم لە سەر کۆمەڵگا وەک مەسەلەی میللی وژنان ولاوان وژینگە ورەنگی پێست دەسپێرن بە بورژوازی وبە ئەرکی خۆیانی نازانن
. دووەم: بەشێک لە چەپ هەن وازیان لە خەباتی چینایەتی ‌‌هێناوە رزگار کردنی پرۆلیتاریاو بەدی ‌هێنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان دەسپێرن بەئایندەیەکی نادیار بۆیە ئەرکیان لە چوارچێوەی ریفۆرمەکان دەرناچێت وشۆڕشی سۆشیالیستی لە پراکتیکدا بە پێویست نازانن . سێەم : ئەوبەشەیە لە چەپ کە زیاتر بە چەپی کرێکاری یا کۆمۆنیزمی کرێکاری دەناسرێت وەک درێژە پێدەری ڕێبازەکەی مارکس ولینینە ئەم بەشە بە پێچەوانەی هەردوو بەشەکەێ پێشوو ئەرکی نەمانی هەموو جۆرە ستەمەکانە لە سەر ئینسان ،بۆ ئەمەش ڕێگا وتاکتیکی خۆی دەبێت تا بەسەرەنجام گەیاندنی ئەرکە مێژوویەکەی خۆی کە ڕووخانی سەرمایەداری وبەدی ‌‌هێنانی سۆشیالیزمە .هەردوو بەشی یەکەم ودووەمی چەپ کێشەکانی کۆمەڵگا ڕائەسپێرن بە سۆشیالیزم یا ڕائەسپێرن بە ڕیفۆرم،هەردووکیان هەڵەن لە ڕووی مێژویی ومیتۆدی مارکسەوە ، هەندێ کێشە هەن پەیوەندی بە کۆمەڵگای بورژوازیەوە هەیە لە شۆڕشی گەورەی فەرەنسادا چارەسەرکران وەک نەمانی ستەمی میللی ویەکسانی ژن وپیاووە وەکردنی دین بە ئەرکی تاک بەڵام لە سەردەمی ئەمڕۆدا بورژوازی وازی لەم چارەسەرانە ‌هێناوە پێویستی بە مانەوەیان هەیە بۆیە بووەتە ئەرکی چینی کرێکارو کۆمۆنیستەکان وئیمکانی چارەسەریان هەیە لە ناو کۆمەڵگای بورژوازیدا وەک ڕێگا چارەی فەوری ودەست بەجێ کە دەکرێ بەشێک لە بورژوازییش لەم چارەسەردا بەشدار بێت بەڵام بۆ ئامانجی خۆی .

بۆئەوەی ڕوون بێت نموونەیەک باس دەکەم کاتێک کەسێک بەهۆی کارەساتی ئۆتۆمبیلەوە تووشی خوێن بەربوون دەبێت تۆ دەتوانی چارەسەری بکەی بە بەستنی برینەکەی پێویست نەکا ببرێت بۆ نەخۆشخانەش بەڵام بۆ ڕووداوە سەختەکان لەوانەیە چارەسەکەی تۆ ئەوەندە پێویست بێت تادەگاتە نەخۆشخانە .خۆ ناکرێ من بڵیم با نەچم بە هانای ئەو کەسەوە لە ئێستادا ئەوە ئەرکی من نیە ئەرکی دوکتورو نەخوشخانەیە یاخود بڵێم تەنها بە پێچانەوە و بەستنی برینەکەی چارەسەر دەبێت پێویستی بە نەخۆشخانە نیە لە هەموو حالەتەکاندا ، بۆیە ئەم دووانە هەردووکیان دوورن لە لۆژیکەوە .ئەوە ی لۆژیکە دەبێ چارەسەری سەرەتایی بکەی وئەنجا ئەگەر برینەکەی سەخت بوو بیبەی بۆ دۆکتۆرو نەخۆشخانەش . بۆیە دەکرێ زۆر ئامانج بەدی بێت لە ناودڵی کۆمەڵگای بورژوازیدا وەک دەوڵەتی سکیۆلارو نەمانی کێشەی میللی وستەمی ڕەگەزی و کێشەی هاورەگەزەکان وبەشێک لە کێشەی ژنان چونکە لەرووی مێژوووە پەیوەستن بەم کۆمەڵگایەوە بەڵام هەندێ ئامانجیش هەیە مەحاڵە لە چوارچێوەی سیستەمی بۆرژوازیدا بەدێبێت وەک ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان چونکە ئەم ئامانجە بەدی نایەت بەبێ ڕووخانی دەوڵەتی سەرمایەداری ونەمانی خاوەندارێتی تایبەتی وکاری کرێگرتە.
لێرەدا دەکرێ هەردوو جۆرەکەی چەپی ناکرێکاری ڕێگر بن لەبەردەم هەر ئاڵوگۆرێکدا کە بەسەر کۆمەڵگادا دێت بەشێکیان لەو کاتەدا دەبنە ڕێگرکە چارەسەرە سەرەتای یەکان دەکرێ بۆ گرفتە ئینسایەکانی کۆمەڵگا بەشێکی تریان لەو کاتەدا ڕێگر دەبن کە خەریکە ئاڵگوڕێکی ڕیشەیی ڕوودەدا وەک شۆڕشی سۆشیالیستی ، لە ڕووی پێگەی چینایەتیەوە هەردووکیان سەر بە توێژی ناوەندن یان ووردەبۆرژوازین لەڕووی سیاسی وفکریەوە دەبنە پارێزەری ئەم توێژە کۆمەڵایەتیە وەک مارکس دەڵیت لە بۆرژوازیش کۆنەپەرستترن چونکە دژی هەر گۆڕانکاریەکی مێژوویین . هەرکەس مێژووی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیای خویندبێتەوە ئەم دووجۆرە چەپەی بینیوە کە لە هەر ئاڵوگورێکدا بەشێکیان بوونە تە کۆسپ وڕێگر لە بەردەم خەباتی لینین وبەلشەفیەکاندا .

لەڕیفراندۆمەکەی کوردستاندا هەرسێ جۆری چەپ دەرکەوتن ئەوچەپەی کە چارەسەری کێشەی میللی بە ئەرکی خۆی نازانێت بە بیانوو وتەبریراتی شکست خواردوو تا توانی ڕێگری کردووە وە بە کردەوە دیفاعی لە لەفیدراڵیزم ومانەوەی کێشەکان دەکات وە جۆری دووەمی چەپیش پشتیوانی لە ریفراندۆمەکە کردووە بە هەمان ئەجێندای بۆرژوازیەوە وە جۆری سێ یەمیش پشتیوانی لە ڕیفرنادۆمەکە کردووە بە ئەجێندای خۆیەوە بە دوور لە دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ بورژوازی وخۆ بەستنەوە بە ئاسۆوئامانجەکانیەوە ، وە هەر ئێستایش کار دەکات بۆ ئەم ئاسۆوئامانجانەی خۆی کە بەکار‌‌‌هێنانی دەنگی بەڵێ ی خەڵکە بۆ سەربەخۆی نەک بۆ هیچ شتیکی تر بۆ ئەوە ی کێشەی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت .

سەردار عەبدوڵا حەمە
١١/١٠/٢٠١٧




“بەلەشەفیزم” و”کۆمۆنیزمی کرێکاری” لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هاوشێوەدا! … سەردارعەبدوڵا حەمە

“مێژووێ ئەو تاقم ودەستانەی سۆشیال دیموکرات کە بە دژی حیزبمان وەستاونەتەوە بە گشتی مێژووی پاسیڤیزم وتێک شکاویە ، لە مانگی تەموزی ساڵێ ١٩١٢ ئەم تاقمەو دەستانە کۆبونەوە لە دەوری یەکتر و دواتردەستەیەکیان ڕاگەیاند لە ئابی ١٩١٢بە ناوی (دەستەی ئاب) ئەم دەستەیە بۆ ئەوە پێک هات کە گورز لە حیزبمان بوەشێنێ بەڵام بە هۆی هەوڵی حیزبەوە خۆی گورزی بەر کەوت بەشێکیان لێی جیابوونەوە ونەیانتوانی حیزبیش دامەزرێنن وتەنانەت نەیانتوانی کۆمیتەیەکی ناوەندیش دروست بکەن تەنها توانیان کۆمیتەیەکی ڕێکخستن دامەزرێنن بۆ کۆکۆکردنەوەی ئەو دەستەو تاقمانە بۆ جاری دووەم” ( لینین- الاشتراکیة والحرب – موقف حزب العمال الاشتراکي الدیموقراطي الروسی من الحرب-ل٥٦- الدارالتقدم).

ئەمڕۆش هەندێ دەستەوگروپ وکەسایەتی هەن کە خۆیان بە چە پ ومارکسیست دەزانن هیچ قسەکەیەکیان لە سەر هیچ شتێکی تر نیە لەو هەموو گێژاوەی کە حیزبە قەومی ودینیەکان لە عێراق و کوردستان بۆ خەڵکیان دروست کردووە هەموو کاتی خۆیان داناوە بۆ دژایەتی کردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە بەرانبەر تاکتیکێک کە ئەمڕۆ بە عەمەلی دەیەوێ ئەنجامی بدات ئەویش چارەسەری کێشەیەکی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستانە کە سەد ساڵە پێوەی دەناڵێنێ لە ڕێگای ڕیفراندۆمەوە بۆ سەربەخۆیی بەڵام ئەو تاقمە و دەستانەو کەسایەتیانە هەرچەندە هەریەک بە جۆرێک بیر دەکەنەوە کە لەگەڵ یەکتریشدا لە سەرزۆر مەسایل ناکۆکن و پێم وانیە بتوانن هیچ هێزێک یا رێکخراوە وحیزبێکیش دروست بکەن یا تەنانەت ناتوانن کۆمیتەیەکی هاوبەشیش بۆ بە عەمەلی کردنی هەڵوێستەکەیان دروست بکەن لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاری ڕابوەستن ، تەنها هێزی ئەمان لەو لیبرالیزمەی گۆڕان وڕۆشنبیرەکانیەتی کە هێزێکی جەماوەریان هەیە . هەروەک ئەوکاتەی روسیا هێزی دەستەی ئاب لەپەیوەندیە لیبرالیزمەکەی ” ناشا زاریا” بووکە کاری جەماوەری دەکرد وەک لینین لە هەمان سەرچاوەدا باسی دەکات.

بۆ ئەوەی ڕوونتر ىێت دەستەی ئاب یا گروپی ئاب لە روسیا چی بوو چاکترە بچینە پەراوێزی کتێىەکەی لینین کە چۆن باسی دەکات وە کەسی یەکەمی ئەو دەستە یەش “ترۆتسکی ” بوو کە ئەمڕۆ بەشێکی ئەو دەستە وتاقمانەش کە دژایەتی کۆمۆنیزمی کرێکاری دەکەن خۆیان بە لایەنگری ترۆتسکی دەزانن ، لە لاپەرەی ٧٤ ی هەمان سەرچاوە هاتووە ” ئەم دەستەیە کە تەنها بۆ دژایەتی کردنی حیزب پێک هات لە لایەن تەصفویەکان ن وتروتسکیەکان و ئۆپورتۆنیستەکانەوە بوو تەنها کاریان دژایەتی کردنی بەلشەفیزم بوو ، ترۆتسکی ڕێکخەری ئەم دەستەیە بوو ، لە مانگی ئابی ١٩١٢ لە ڤیەنا ئەم گروپە راگەیانرا ، ئەوانەی بەشداری ناو ئەم گروپە بوون پێک هاتبوون لە ئەنجومەنی گشتی بۆند وکۆمیتەی ناوچەی پشتەوەی قەفقاس وسۆشیال دیموکراتەکانی هەرێمی لاتفی ونوێنەرێک لە دەستە بچوکەکانی دەرەوەی ووڵات کە لە گەڵ تەصفویەکان بوون و ترۆتسکیەکان و پاسیفیستەکان وهەندێ دەستەی بچوک لە ناوەوەی روسیا کە لەگەڵ قاعیدەی حیزبدا نەمابوون ، پاش سالێک تا ساڵ نیوێک ئەم گروپە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند بە هەوڵ توانای بەلشەفیەکان تێكشکا ونەما”
هەوەک چۆن لەمڕۆدا دەستەو تاقم وکەسانی خۆ بە کۆمۆنیست زان تەشهیرو سوکایەتی بە کۆمۆنیزمی کریکاری دەکەن بڕیاریان داوە تا سەر دژایەتی ئەم تاکتیکەی ریفراندۆم بکەن گروپی ئابی ئەو کاتەش چەند بریارێکیان دەرکرد دژی تاکتیکەکانی سۆشیال دیموکراتەکان وەک لەهەمان سەرچاوەدا باسی لێوە کراوە . ئەگەر چی ئەمان ناتوانن کەسێکی وەک ترۆتسکی کۆیان بکاتەوە وگروپێک یا رێکخراوێک دروست بکەن کە ساڵێکیش بخایەنی.

لە هەمان سەرچاوەکەی لینین دا لە لاپەرە ٥٧دا هاتووە دەڵێت” لە سەرەتای ساڵی ١٩١٤دا سۆشیال دیموکراتەکانی لاتفی لەو گروپە بە فەرمی کشانەوە ،سۆشیال دیموکراتەکانی پۆلۆنیەکان پەشیمان بوونەوە لە بەشداری کردن لەو گروپەدا ، تروتسکی بە نافەرمی کشایەوە کە خۆی سەرکردەی سەرەکی بوو تێدا وە هەستا بە پێکهێنانی گروپێکی تر کە تایبەت بوو بەخۆی لە برۆکسل لە تەموزی ساڵی ١٩١٤ لە پاش ئەنجامدانی کۆنفرانسێک کە کاوتسکی وفاندرفلدە و کۆمیتەی تەنفیزی سوشیالیستی نێو نەتەوەیی بەشداریان تێدا کرد ئەم گروپەش هەر بۆ دژایەتی کردنی ئێمە پێک هات ناوی گروپی ( برۆکسل) بوو. ”

ئاکامی ئەو هەوڵ وتێکۆشانەی ئەو تاقمە ودەستانە لە ڕوسیا بە کوێ گەیشت پێم وایە ئەمڕۆش هەروا دەبێ ، ئەگەر هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیزمی کرێکاری جیددی وشێلگیر بن وەک بەلشەفیەکان .
کۆمۆنیزمی کرێکاری کە درێژ کراوەی خەتی بەلشەفیزمە ئەمڕۆ تاکتیکی خۆی بە ڕۆشنی بەیان کردووە کە ڕیفراندۆمە بۆ چارەسەی کێشەی خەڵكی کوردستان وە کاری بەرنامەیی خۆی ئەنجام دەدات کە لە ناو بەرنامەکەی “یەک دونیای باشتردا” هاتووە ،( وەک ئە و تاقمە ودەستە و کەسانە نیە کە بێ بەرنامەن ) بەڵام بە هیچ جۆرێک خۆش باوەڕی نیە بەو دەسەڵاتەی کە ئێستا لە پشت ئەو ڕیفراندۆمەیە وە هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی سیاسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کوردستان (هەروەک ئەوکەس ودەستە وتاقمانەی چەپ لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاری پروپاگەندەی بۆ دەکەن) نەکردوە بەڵام دەخالەت دەکا لەو ڕیفرندۆمەدا وەک ئەوەی کە مافی خەڵکی کوردستانە بۆ چارەنوسی خۆی وە ئەم دەخالەتەشی بەم شێوەیە و جیا لە حیزبەکانی دەسەڵات هەر لە بەر نەبوونی خۆش باوەریەتی پێ یان ونەبوونی متمانە یە پێیان ودەیەوێ ڕێگا بگرێ لەوەی ئەم دەسەڵاتە ڕیفراندۆمەکە بۆمەبەستی خۆی بە کار بێنێ بەڵکو دەبێ بۆ خواستە سەرەکیەکە بێت کە ڕزگار بونی خەڵکی کوردستانە لە کێشەیەکی سەد ساڵی خۆی .

سەردارعەبدوڵا حەمە
٢٨/٨/٢٠١٧




بۆ هاوڕێ یانی بەرەی “نەخێر”ی کۆمۆنیزمی کرێکاری ! … سەردار عەبدوڵا حەمە

چەند هاوڕێ یەک سەر بە ڕەوتی کۆمۆنیزمی کرێکاری( چ ئەوانەی لە ناو حیزبەکاندان یا لە دەرەوەیان) بوونەتە ئەکتیڤیستی” نەخێر” بۆ ڕیفراندۆم و وە زیاتر لە ماڵپەرە کوردی وعەرەبیەکان وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر بە تایبەت لە فەیسبووک دەر دەکەون .
هۆی سەرەکی”نەخێرەکە”ی ئەوان دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی بانگەشەی ئەم ڕیفراندۆمە لە لایەن ناسیونالیزمی کوردیەوە و بەتایبەتی لە لایەن بارزانی و پارتییەوە ، بۆیە لێرەوە ئەوان چوونەتە سەنگەری” نەخێر”ەوە هاوشانی خاوەن “نەخێر “ە کانی تر دژی “بەڵێ” کان ڕاوەستاون بە ئەجێندای جیاوازە وە بەڵام سەرەنجام بۆ یەک ئامانج کاردەکەن ئەویش سەرنەگرتنی ئەم ڕیفراندۆمەیە ، هەرچەندە زۆرێکیان دەڵێن: ئێمە نە لەگەڵ :نەخێر”ین نە لەگەڵ “بە ڵێ” بەڵام من وای نابینم چونکە ناتوانرێ بەرەی سێیەم بوونی هەبێت لە گەڵ ڕیفراندۆم بیت ئەوە لەگەڵ “بەڵێ” بۆ ڕیفراندۆمی ، بڵێ ی لەگەڵ “نەخێر”ەکانیش نیم هەر ئەچیتە بەرەی “نەخێرە” بۆ ڕیفراندۆم ئەگەرچی تۆ لەوانەیە هەر باوەرت بەریفراندۆم نەمابێت یا باوەڕت بەخەباتی یەک پارچەیی چینی کرێکار بێت یا تەنها سۆشیالیزم بە چارەسەر دەزانی ئەوا هاوشانی چەپی ئایدیلۆژی گەرا وپاسیڤیست و جوڵانەوەی نەخێر وبزووتنەوەی گۆڕان وکۆمەلی ئیسلامی ، عەبادی ومالیکی وجمهوری ئیسلامی ئێران و تورکیا وسەرمایەداری جیهانی لە یەک ئاوێنەدا هەمووتان یەکتر دەبینن هەمووتان ئامانجتان یەک دەگرێتەوە لەوەدا شکست بەم ڕیفراندۆمە بێنن وە ئەم ڕیفراندۆمە نەکرێ . لەولاوە ئەوانەی ئەڵێن بەڵی کە بەشێکی زۆر لە کۆمۆنیستە کرێکاریەکانن لە گەڵ شوعیەکان و حیزبە ناسیونالیستەکانی وەک پارتی ویەکێتی و..هتد هەموو بە شوێن ئەوەوەن کە ئەم ڕیفراندۆمە بکرێت و بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دەنگ بدەن ئەمانیش لە یەک ئاوێنەدا یەکتر دەبینن بەڵام بە ئەجێندای جیاوازەوە . ئیتر ئەگەر ڕیفراندۆم تەرازوو بێت کێشانە یان بکەین بۆچوونەکان لەم دوو بەرەیە زیاتر ناچنە هەردوو تای تەرازووەکەوە وە لەو دوو بەرەیە زیاتر نیە ، هیچ کەسێک خۆی رەنگ نەکات بە رەنگێکی تر بەرەی سێەم تەنها وەهمە و دەکرێ تەنها لە زهنی کەسەکاندا بێت ناچێتە ناو واقعیەتەوە .
ئەگەر ملدانی پارتی و بارزانی بەم ڕیفراندۆمە بە هانەیە بۆ ڕاوەستان لە بەرانبەر ئەم ڕیفراندۆمەدا خۆ ئێمە هەموو پێکەوە یەک دەست بووین لە زۆر کارو تاکتیکی لەم چەشنەدا ئەی خێرە وا ئێستا یەک دەست نین لە بەر ئەو بیانووە .
من چەند نموونەیەک باس دەکەم بۆ ئەو هاوڕێ یانە کە پێکەوە لە هاوشێوەی وەک ئەم ڕیفراندۆمەدا پێکەوە بووین بڕوبیانووی لەم چەشنە لە ئارادا نەبوو:
١-بەهاری ساڵی ١٩٨٧ لەهەڵەبجە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکی گەورە ئەنجام درا لە دژی حکومەتی بەعس کە تێیدا بەرەی کوردستانی و ئیسلامیەکان وئاڵای شۆڕش وئێمە کۆمۆنیستەکانیش چالاک بووین تێیدا هەموویەکمان دەگرتەوە بۆ خواستێک ئەویش خەڵکی ئەو گوندانەی بەعس چۆڵی کردبوون بگەڕێنەوە شوینی خۆیان.

٢- ساڵی ١٩٩١ ئێمە وەک کۆمۆنیستەکان وحیزبە ناسیونالیستەکانی بەرەی کوردستانی بەشداریمان کرد لە ڕاپەرین بۆ ڕاماڵینی حیزبی بەعس لە کوردستان .
٣- ساڵی ١٩٩١ کاتێ ئەمریکا و هاپەیمانەکانی هێرشیان کرد بۆ سەر عێراق کۆمۆنیزمی کرێکاری دژی ئە هێرشە بوو ئەمە هەمان هەڵویستی حیزبی بەعس بوو واتە ئێمە وبەعس دژی ئەو هێرشە بووین.
٤- بۆ گەمارۆی ئابوری لە سەر عێراق ، کۆمۆنیزمی کرێکاری شان بەشانی هێزە چەپ وئازادیخوازو ئینسان دۆستەکانی جیهان دژی ڕاوەستاین لە هەمان کاتدا حکومەتی بەعسیش لە دژی بوو..
٥- لەڕیفراندۆمەکەی ١٩٩٥ و ٢٠٠٥ کە بێجگە لە کۆمۆنیستەکان بەشێک لەناسیونالیستەکان و شاعیر ونوسەرە پێشکەوتواز وئازادیخوازەکانمان لەگەڵ بوو وەک شیرکۆ بێکەس لەگەڵ هەموو ئەوانە پێکەوە بووین هەموو دەمان ووت بەڵی بۆ ریفراندۆم وبۆ سەربەخۆیی.
٦- لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات ئێمە وەک کۆمۆنیستەکان لە گەڵ گۆڕان وئیسلامیەکان دژی گەندەڵی و برسیەتی وهەژاری پێکەوە کارمان دەکرد تەنانەت هەموو پێکەوە دەمانووت بڕوخێ دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی.
٧- لە ناڕەزاتیەکانی مامۆستایان بە هەمان شێوە .

کەچی ئەو کاتانە هیچ کام لە ئێوە دیار نەبوو پێمان بڵێت پاشکۆی ناسیونالیستەکان وبەعس وئەمەریکان یا پاشکۆی سیاسەتەکانی گۆڕان ئیسلامیەکانن وە شوێن سیاسەتی ئەوان کەوتوون، بەڵام جارجارە حیزبە بورژواکانی کورد پێ یان دەووتین پاشکۆی بەعس وتابوری پێنج ، من پێم وایە ئەم سوونەتەی ئەمڕۆی ئێوەش جیاواز نیە لە م سوونەتەی ئەم باڵەی بورژوازی کورد .
چەندین جاری تر هەبووە هەمان تاکتێک تەرح کراوە لەلایەن ڕابەرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری ومەنسور حیکمەتەوە هیچکام لەئێوە دژی نەوەستاونەتەوە . کاتێ مەنسور حیکمەت ووتی ناوچەی ئەمنی دانان لە سەر خەڵکی کوردستان لە لایەن هاوپەیمانانەوە بەزیانی خەڵک تەواو دەبێ ،حکومەتی بەعسیش هەر وای دەووت ودژی بوو،ئێوە نەتان ووت مادام بەعسیش دژیەتی ئێمە دەبێ بڵێین بەڵی بۆ ناوچەی ئەمنی . کاتێ مەنسور حیکمەت بۆمبارانی تاڵیبانی مەحکوم نەکرد واتە لەگەڵ هاوپەیمانان بە شوێن ئەوە بوو تاڵیبان نەمێنێ ‌هیچکام لە ئێوە نەتان ووت بە مەنسور حیکمەت شوێن کەوتوی سیاسەتی هاوپەیمانانی غەربی وە دیفاعتان لە ئەو دەکرد ئەگەر هەرکەسیش وای پێ بووتایە .

زۆر نموونەی تری هاوشێوە هەن لە شۆڕشی ئێران وڕوسیاوجەنگی ئەهلی فەرەنسا کە کۆمۆنیستەکان لەگەڵ چەند بەشی بورژوازی دژی دەسەڵات جەنگاون پێکەوە.
بەڵام ئێوە بۆچی بۆ هەمان تاکتیک وەک ئەو نمونانە ی باسم کردن هەڵوێستێکی ترتان هەیە؟بۆچی بە کەستان نەووت شوێن کەوتوی سیاسەتی هاوپەیمانان و ئەو دەوڵەت وحیزبە قەومی و ئیسلامیانانەن ؟. کەچی ئەمڕۆ ناسیۆنالیزمی کورد ملی داوە بەو ڕیفراندۆمەی کەسیاسەت و تاکتیکی ئێمە وئێوە بوو بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد کەچی ئێوە دەڵین لە بەر ئەوەی بارزانی و پارتی ویەکێتی بانگەشەیان بۆکردوە هەڵوێستیکی ترمان دەبێ بە ئێمەیش دەڵێن شووێن کەوتوی سیاسەتی پارتی وبارزانین ! کەچی جاران لە بەر ئەوەی حیزبی بەعس دژی گەمارۆی ئابوریە نەتانووت بەڵێ بۆ گەمارۆی ئابوری یا نەتانووت لە بەر ئەوەی گۆڕان وئیسلامیەکان بەشدارن لە ١٧ ی شوبات ئێوە بەشداری ناکەن…هتد دیارە من هەڵوێستی ئەوکاتانەتان بە دروست دەزانم وهاوتەریب بوو لەگەڵ سیاسەتی کۆمۆنیزمی کرێکاری یا بڵیم سیاسەتی ئەوتان پیادە دەکرد بەڵام ئەمڕۆ نا.
ئەی چۆنە ئێستا وە ک جاران بیر ناکەنەوە تۆ بڵی ی ناسیونالیزمەکەی ئەمڕۆ جیاواز بێت لە ناسیونالیزمەکەی جاران یاکۆمۆنیزمەکەی ئێوە جیاوازە لە کۆمۆنیزمەکەی جاران ؟
بۆچی چارەسەری مەسەلەی کورد گرێ دەدەنەوە بە ڕووخانی بارزانی ودەسەڵاتی ناسیونالیستی لە هەرێمی کوردستان ؟ کوا مەنسور حیکمە ت لە تەرحەکەیدا بۆ ئەم مەسەلەیە وبۆ ڕیفراندۆم وای وتووە ؟ کواپێشمەرجی ئەوەی هەبووە پارتی یەکێتی نەمێنن ئەنجا ریفراندۆم بکرێ ئەو دەیووت بە ریفراندۆم ناسیونالیزمی کورد تەریک دەبێتەوە یا ئەمە بۆچی وەک گۆڕان ڕیفراندۆم گرێ دەدەنەوە بە گوڕینی بارو گوزەرانی خەڵکی کوردستان ؟ بەڵام ئێوە ئەوە نابینن کە ئەمانە خواستی ترن ڕۆژانە دەبێ خەباتیان بۆ بکرێ ؟. ئەی بۆ دژی ئەوەن ئەگەر یەکێ لە خواستەکان بێتە دی ناتانەوێ ئایا ئەمەیە تاکتیکی کۆمۆنیستیتان ؟ کوا کۆمۆنیستەکان وا کاریان کردووە ؟ ئەگەر ئەم دەسەلاتە بڵی مووچە ئەدەم لەکاتی خۆیدا بە خانە نشینان ئایا ئێوە دەڵین نامانەوێ لە بەر ئەوە ی سەربەخۆیی و کارەبا وئاویشمان دەوێ ؟ وا ناڵێن چونکە مەنتیق نیەئەی پێتان باش نیە یەکێ لە کێشەکان نەمێنێ کە مەسەلەی کورد بێت یا مووچە بێت یا کارەبا ئەوە کەی ڕاستە بڵێم هی پارتیە نامەوێ ئەو دەسەڵاتە دەیدا نامەوێ، ڕاست نیە هەر بڵێم تا نەڕووخێ ئەو دەسەڵاتە هیچم ناوێ . ئەمە تاکتیک وهەڵویستی دروست نیە .بەرژوەندی خەڵکی کرێکار وزەحمەتکیش و خەڵکی کوردستان دەبێ بەپێ ی هاوکیشەی سیاسیەکان دیاری بکەی وتاکتیکی بۆ دابنێێ کۆمۆنیستەکان خوازیاری باشتر کردن و زیاتر بەدی هاتنی ئەو بەرژەوەندیانە ن کە سەربەخۆێش یەکێ لەوانەیە. هەر بۆیە ئێمە دەڵێین بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم وبۆ سەربەخۆیی چونکە لە قازانج و بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە وبۆ ئەم مەبەستەش دەبێ هەنگاوی عەمەلی بنێین. بەڵام ئێوە ئەمە بە جۆرێکی تر دەبینن ، جگە لەوەی هەڵوێستێکی جیاوازتان هەیە بتانەوێ و نەتانەوێ چوونەتە پاڵ چەپە ئایدیۆلۆژی گەراکان وچەپی پاسیڤیست وهەروەها چوونەتە ناو سەنگەری هەموو نەخێرە بورژوایەکانی ترەوە . من وای دەبینم .


سەردار عەبدوڵا حەمە

١٨/٨/٢٠١٧




سۆشیالیزم وچەپی ئایدیۆلۆژی گەرا ! … سەردار عەبدوڵا حەمە

لە سەرو بەندی هاتنە کایەوەی ڕیفراندۆم دا چەپێک کە خۆی لە ژێرپەردەی تاریکدا شاردبووە لە بەرانبەر کۆمۆیزمی کرێکاریدا ڕووی خۆی دەرخست وکەوتە لۆمە وتانەدان لە دەخالەتی چالاکوان وحیزبەکانی کۆمۆنیستی کرێکاری لەم ریفراندۆمەدا گوایا دەستیان شتوە لە سۆشیالیزم وبوونەتە ناسیۆنالیزم ولەوەش خراپتر بوونەتە پاشکۆی پارتی و بارزانی .
ئەگەر سەرنجێک لە نوسین وکۆمێنتەکانی ئەم چەپە بدەی زۆربەیان بە زمانێک کە پڕیەتی لە ووشەی ئینگلیزی وە بە زمانێکی زۆر قورس وشک وئاڵۆزدەنووسن وترش خوێ ی ئەکەن بەسەر بۆچونەکانیان کە دەکرا خۆیان لەوە بپارێزن و بە زمانێک بنوسن زۆربەی خەڵک لێ ی تێ گەیشتبا ئەم کارەیان بۆیە نەکرد چونکە پێ یان وایە بەم شێوەیە دەتوانن بیسەلمێنن زیاتر لە مارکسیزم و کۆمۆنیزم گەیشتوون .

زۆرێک لەم چەپە پێ ی وایە کۆمۆنیستەکان کاریان بە سەر مەسەلەی میللیەوە نیە وئەوە کاری بورژوازیە لە پێناو بازاڕو سەرمایەگوزاریدا دەیەوێ دەوڵەتی سەربەخۆی قەومی دروست بکات واتە ڕێک وەک ئەو سەردەمە پێناسەی بۆرژوازی دەکەن کە تازە قۆناخی فیوداڵی تەواو بووە لە ئەوروپا وەک ئەو سەردمەیە کە ‌‌هێشتا سەردەمی مانیفاکۆتەرە یە وبۆرژوازی قەومی پێویستی بە بازاڕە بۆ ساخ کردنەوەی کاڵاکانی .
ئەم لێکدانەوە ووشک و مردووە هیچ پەیوەندیەکی بە مارکسیزمە نیە چونکە هەلومەرجی ئەمڕۆی سەرمایەداری هەلومەرجی قۆناخی ئیمپریالیستیە کە دوا قۆناخی سەرمایەداریە . پێک هێنانی دە وڵەت تەنها لە پێناو بازاردا نیە بەڵکو دەکرێ دەوڵەت دروست کردن بۆ خۆشتر کردن وئازاد بوونی خەڵکێک بێت کە گەورە ترین کێشەی تووش هاتبێ بە هۆی بێ دەوڵەتیەوە . خۆ ئەگە ر بە پێ ی پێناسەی ئەم چەپە بێت بۆ دەوڵەت ئەوا نەدەبوو مارکس باسی دەوڵەتی پرۆلیتاریاشی کردبا. من باوەڕی تەواوم هەیە کە دەوڵەت خۆی دەزگایە کە بۆ سەرکوت کردن چینیک لە چینیکی تر هەر دەبێت بپوکێتەوە بەڵام خۆ ئینسان هەر کێشەی چیانیەتی نیە زۆر کێشەی تریشی هەیە کە سەرمایەداری بۆی دروست کردووە وەک کێشەی پەنابەروراسیزم ڕەگەزی وکێشەی ژن وپیاوکێشەی لاوان ومندڵاان و کێشەی میللی …هتد دەبێت ڕێگات پێ بێت بۆ چارەسەری ئەم کێشانەش کە لە دەوڵەتدا چارەسەر دەکرێن . بەهۆی دەخاڵەتی کۆمۆنیستەکان و تەرحکردنی ڕێگا چارەکانیان لەم مەیدانانەدا جگە لەوەی کێشەکان بە رادەیەک چارەسەر دەبن هەر لە ناو کۆمەڵگای سەرماریەداریدا لە هەمان کاتدا دەبنە هۆی بە ‌هێز کردنی ئەو میکانیزمەی کە بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی پێویستە واتە ڕێکخستنی چینی کرێکار وتوێژە بەشخوراەکان لە حیزب وڕێكخراوەی خۆیاندا کە بەبێ ئەمەش سۆشیالیزم دەبێتە مەحال.

چەپێک کە ئەمە نابێنیت ئیتر ناکرێ بووترێ ئاشنایە بە مارکسیزم ،ئەمانە تەنها سۆشیالیزم دەبینن پێ یان وایەهەموو شتێکی تر زیادەیە وپەیوەندی بە مارکسەوە نیە . یەکێ لەو بەڵگانەی پیشانی دەدات کە ئەمانە دوورن لە مارکسەوە ئەوەیە هەر باس لەوە دەکەن تەنها دەبێت خەباتی چینایەتی بکرێ ئیتر ناڵێن چۆن و بە چ شێوەیەک ئاخر مارکس بەم شێویە باسی خەباتی چینایەتی نەکردووە ئەو باسی لە حیزب کردووە وباسی لە ڕێکخستن کردووە کە ئەم چەپە هەر باسی ناکا ، یەکێ تر ئەوەیە کە نازانن کە مارکس ئەڵێت : پرۆلیتاریا لە شۆڕشەکەیدا هەر خۆی ڕزگار ناکا بەڵکو تەواوی کۆمەڵگا ڕزگار دەکا .دەخالەتی کۆمۆنیستەکان لە شکاندنی بەربەستەکانی بەردەم ئەم شۆرشەوە دەست پی دەکات کە یەکێ لەو بەربەستانە کێشە ی میللیە کە کێشەی ئەم کۆمەڵگەیە . ئەم چەپە بە بازدان بە سەر ئەم بەربەستانەدا دەڕواو وبە خەیاڵی خۆی سۆشیالیزم دائەمەزرێنێ ئەمە جگە لەوەی تەنها لە خەودا ڕاستە وهیچی تر لەو اقعدا پووچ و بێ مانایە. بە هەموو ئەم دەلیلانە ئەم چەپەی کە خۆی بە چەپی نوێ یاچەپی ترۆتسکیزم ئەناسێنێ ناتوانێ لە چەپێکی ئایدۆلۆژی گەرا زیاتر بێت ،باسەکانیان لە چوارچێوەی کتێبەکان دەرناچێت وناتوانن واقعیەت وهەلومەرجی مێژووی وکۆمەڵگا جیاجیاکان بناسن وە ئەم ڕەخنەو وتانە ولۆمەیان لە کۆمۆنیزمی کرێکاری لە بازنەیەکی داخراوادا هەر دەسوڕێتەوە نایەتە دەرەوە بە هیچ کوێ ناگات وجگەلە چەنەبازی ( سفسطة)ناتوانی ناوێکی تری لێ بنێ ی .

سەردار حەبدوڵا حەمە
١٠/٨/٢٠١٧




بۆرژوازی گۆڕ هەڵکەنی خۆیەتی …. سەردار عەبدوڵا حەمە

من ئەوەم لێ مەعلومە کە ریفراندۆمەکەی پارتی ویەکێتی وبارزانی ئەنجامی قەیرانێکە رووی تیێکردوون و دەیانەوێ لەو قەیرانە بێنە دەرەوە و ڕزگاریان بێت بەڵام دەسەڵاتی بۆرژوازی دەسەلاتێکە خودی قەیرانەکانی دەبنە هۆی لە ناو بردنی ، قەیران بۆ نیزامی سەرمایەداری وەک کوشندە ترین نەخۆشیە تا لە ناوی نەبات واز ناهێنێ تا ئەوەندە ئەتوانێ بژی کە قەیرانەکان بە سەر خەڵکدا بشکێنیتەوە وبەڵام تا سەر ناتوانێ ئەمە بکا سەرەنجام قەیرانەکان دەبنە هۆی تەفروتونا کردنی . زۆر جار بۆ رووبەروونەوەی قەیرانەکانی ، بورژوازی دەست بۆ کارێک دەبات کە بۆ خەڵکی باشترە تا بۆ خۆی یەکێ لەوانە ڕیفراندۆمە واتە گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی یان فراوان کردنی ئازادی سیاسی وبیرو ڕا کە خەڵک زیاتر ئەتوانن هێزو توانای خۆن بێبنە مەیدان بۆ داەسەپاندنی خواستی زیاتر.

خواستی ریفراندۆم پێش ئەوەی خواستی حزبێک یا بنەماڵەیەک بێت خواستی خەڵکی ستەم دیدەیە خواستێکە وەک خواستەکانی نەمانی بێکاری وگرانی وهەژاری وئازادی سیاسی و بیرورا و پێدانی مووچە،،هتد خواستێکە وەک داوا کردنی ئاووکارەبا ،،هتد ، وا فەرز بکەین دەسەڵات چووە ژێر باری دابین کردنی کارەبا بە نمونە دەکرێ بڵیم نامەوێ چونکە ئەو دەسەڵاتە دەیدا ،مەنتیق نیە چونکە خەڵک هەتا خواستێکی زووتر بێتە دی هاوسەنگی ئەو لەمملانێکەیدا لەگەڵ دەسەڵات باشتر دەکات بە قازانجیەتی خەلک ئەگەر کارەبای هەبێت ئیتر بیر لە باشتر کردنی شتی تری دەکاتەوە خەڵکی هەتا مووچەی هەبێ بیر لە شتی باشتر دەکاتەوە بۆ ریفراندۆمیش هەروایە دەکرێ بڵێم ئەو دەسەڵاتە دەیکات کە نەفرەت لێ کراوە لە لایەن خەلکەوە مەنتیق نیە بڵیم نامەوێ ، ئەگەر ریفراندۆم بکرێ خەڵک سەربەخۆی بێت ئێتر موشکیلەیەکیان لە کۆڵ دەبیتەوە ترسی ئەوەیان نامیـنێ جارێکی تر ئەنفال بکرێ وکیمیا باران بکرێ ورۆلەکانی ئیعدام بکری ترسی لەشکرکیشی حکومەتی مەرکەزیان نابێت ئەنجا ترسی ئەوەیان نامێنێ دسەڵاتدارانی کوردیش بکەونە مفاوەزات و سات وسەودا بکەن بە مەسەلەی ستەمی میللیەوە . ئەو موشکیلەیە هەتا زووتر حەل ببێت باشترە .

وا دابنین بارزانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی ناوێ بەڵکو بۆ قازانجی خۆیەتی پێگەی خۆی پێ بە هێز دەکا واتە نیوەی خواستەکەی خەڵکی بەجێ هیناوە کە سەربەخۆی خواستی خەڵکیە لەم ریفراندۆمە خواستێک ئەگەر نیوەشی بەجێ بێت باشترە لە سفر بەڵام ئەوکات خەلک دەتوانن بەرۆکی بارزانی بگرن بۆ نیوەکەی تریش تا سەربەخۆیی بە سەردا فەرز دەکەن ئەم ململانی ی نێوان خەلک و دەسەڵات ڕا ناوەەستێ بەردەوام درێژەی دەبێت . دیارە من پێم باشەریفراندۆمی کوردستان بە هاوبەشی هەموو حیزبەکانی ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت واتە (لایەنەکانی دەسەڵات و لایەنەکانی ئۆپۆ زسیۆنیش) چونکە هەر شتتیک ببێتە هۆی سەرنەخستنی ڕیفراندۆم و ڕاپرسی لە زیانی خەڵک تەواو دەبێت ئەگەر لەو مەنتییقەوە چاو لە ڕیفراندۆم بکەین کە گرفتێکی سەرەکی خەڵکی کوردستان چارەسەر دەێیت و یەکێ لە خواستە گرنگ ومێژوویەکانی ئەم خەلکە جێ بە جێ دەکرێ ، بۆیە پێم وایە هەردوو لای دەسەڵات وئۆپۆزسیۆنیش ئەو مەنتیقە نابینن بۆیە گرفت لە بەردەمیا دروست دەکەن بە هەردوکاینەوە. .

خواستی رەیفراندۆم دوو سیفەتی باشی هەیە یەکەمیان ئەوەیە لە کاتی جیابونەوە کۆمەڵێ گرفتی خەڵکەکە ی چارەسەر دەکات وەک نەمانی هەرجۆرە ستەمێکی میللی دوەمیان دەوڵەتی مەرکەزی لە ترسی جیابوونەوە مافی زیاتر دەدەات بە خەڵکەکەی تا ئاستی مافی یەکسان لەگەل خەڵکەکەی بن دەستی خۆی کە ئەمە وادەکا چەند جاریش ناسیونالیزمی نەتەوەی بن دەست داوای ریفراندۆمیش بکات دەنگی پیویست نەهێنێ بۆ جیابونەوە، لە بەر ئەوەی خەڵککەی هەست بە دەرەجە دووی ناکا کە ئەمەش جۆرە حەلێکی باشە واتە پێکەوە ژیان بە یەکسانی بۆ سەرجەم هاوڵاتیان . کوبێک لە کەنەدا هەرێمێکی فەرەنسی نشینە حیزبێکی ناسیونالیستی گەورەی هەیە هەر جارە ناجارە ئەم حیزبە داوای ریفراندۆم ئەکا بۆ جیا بوونەوە بەڵام دەنگی پێویست ناهێنێ چونکە حکومەتی کەنەدا بە یەک چاو سەیری خەڵکی ئەم هەرێمە دەکا لە هەموو بارێکەوە مافی یەکسانی یان هەیە لە گەڵ سەرجەم خەڵکی هەرێمەکانی تری کەنەدا کەوایە ستەمێک نابینرێ ئیتر خەڵککەی بۆ جیابونەوەی بوێ ؟. جا لێرەدا ئەمەوێ ئەوە بڵیم جیابوونە وە زۆر جار باش نیە بەڵام دەکرێ بە هۆی ئەم فشارەوە دەوڵەتی مەرکە زی مافی زیاتر بدات وئەوکاتە جیابونەوەکە ڕوونادات . بەڵام بۆ عێراق کە بە وولاتیکی عەرەبی خۆی ناساندووە سەد ساڵە نەیتوانیوە خواستی خەڵکی کوردستان جێ بە جی بکات کە مافی یەکسان بوونیانە لە گەل سەرجەم هاوڵاتیانیدا جیابوونەوە باشترە لێی واتە گرفتی خەڵکی کوردستان بە دەوڵەتی سەربەخۆ چارەسەر دەێیت.

یەکی تر لە باشیەکانی ریفراندۆم ئەوەیە ئەگەر خەلک رەئی بدات بە جیا بووبنەوە و دەولەەتی سەربەخۆ بەڕە لە ژێر پێی ناسیونالیزمیش دەر ئەکێشرێ ئیتر بۆ جواب بەنارەزایەتیەکانی خەلک ناڵێت خەتای دەوڵەتی مەرکەزیە خەڵکی ڕاستەوخۆ یەخەی خۆیان دەگرن بۆ داخوازیەکانیان ، ئەگەر بزوتنەوەی نارەزایەتی خەڵک بە ‌‌هێز بێت ویەکگرتوو بێت زۆر ئاسانتر دەتوانێ ئەو دەسەلاتە خۆجێ یەی بورژوازی لا بدەن و دەسەڵاتی خۆیان دامەزرێنێنن ، هەموو ١٧ شوبات و نارەزایەتیەکانی تری کوردستانمان لە بیرە کە چەندە بە هێز بوو هیچی کەمتر نەبوو لەو ناڕەزاتیانەی لە میسروتونس ولیبیا ویەمەن کرا کە بووە هۆی لە ناوبردنی دەسەلاتەکانیان کە لە کوردستانیش بۆ ڕووخانی ئەم دەسەلاتە خەلکی هاتنە سەر جادە بەلام خەلک نەیدەزانی بلی کێ برووخێ شتێک بە ناوی حکومەتەوە نەبوو وەک ئەو دەوڵەتانەی تر ،بۆیە ئەوە هۆیەکی سەرەکی سەرنەکەوتنی ئەو ڕاپەرینانەی خەڵکی کوردستان بوو.
کە دەولەتی سەربەخۆی کوردستان دامەزرێ و خەڵکی کرێکار وزەحمەتکیش دەتوانن بە هێزی یەکگرتوویی خۆیان وبە ئیرادەی خۆیان دەسەلاتی خۆیان بسەپێنن بە سەر بورژوازیدا نەک تەنها دەوڵەتێکی سکۆلار بەڵکو سۆشیالیزمیش دامەزرێنن بۆیە ریفراندۆم ودەوڵەتی سەربەخۆ لە قازنجی ئەم چینەیە . بۆرژوازی کوردی بەم هەنگاوەی دەتوانێ ئەم چینە نزیک بکاتەوە لەم ئامانجەی ،راستە دە ڵین “بۆرژوازی گۆڕ هەلکەنی خۆیەتی” لەم مەنتیقە وەیە پشتگیری ریفراندۆم دەکەم.


سەردار عەبدوڵا حەمە
٢جولای ٢٠١٧




لە یادی مەرگی مارکس دا … سەردار عەبدوڵا حەمە

کات دوو وەپێنج خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٤ ی مارسی ١٨٨٣ مارکس لە سەر کورسیەکەی خۆی زۆر بە ئارامی سەری نایەوە دوا ترپەی لێدانی دڵی لە لێدان کەوت ، وەک ئەنگلس ووتی: “مرۆڤایەتی تەنها سەرێکی ئاسایی نێو سەرانی لە دەست نەدا بەڵکو گەورەترین سەری ناو هەموو سەرەکانی سەردەمی ئێمەی لە دەست دا ” .
تەرمەکەی مارکس لە ناو هەمان گۆڕی” جینی” هاوسەرو خۆشەویستی لە لەندەن لە ١٧ ی مارس دا نێژرا ، ئەو هاوسەرەی کە مارکس عەشقێکی بێ پایانی بۆی هەبوو وە ٢ ساڵ پێش خۆی بە هۆی نەخۆشی شێر پەنجەوە گیانی سپارد .

مارکس کە لە خێزانێکی ئایین پەروەری جولەکە لە دایک بووبوو بەڵام هەر زوو لە تەمەنی لاوێتیدا لە ناو خورافاتی دینی وکۆلتوری کۆنەپەرستانەی خێزانەکەی خۆی ڕزگار کرد . مارکس هەموو ساتەکانی ژیانی بە زیندانی کردن وبە نەفی کردن و دەربەدەری و هەژاری و برسیەتی بەسەر برد وە ژیانی خۆی بۆ خەباتێکی ڕەواو مرۆڤ دۆستانە تەرخان کرد ، لە کاتێکا دکتۆرای هەبوو دەیتوانی بە مامۆستای زانکۆ دابمەزرێ بە ڵام نەیکرد ، تا توانی میتۆد وڕێگای ڕزگاری بەشخواروانی ناو کۆمەڵگای چەوسێنەرانەی سەرمایەداری وەک زانستێکی کۆمەڵایەتی بە سەلماندن بگەیەنێ و ئیرادەی زەوت کراوی مرۆڤ بۆ خۆی بگێڕێتەوە کە یەکسانی و ئازادیە . هەروەک خۆی باسی دەکا دونیا هەر نابێت تەفسیر بکرێ بەڵکو دەبێ بیگۆڕی ئەمە جیاوازی سەرەکی مارکس بوو لە گەڵ زانایان و فەیلەسوفەکانی پێش خۆی .

ڕەخنە لە ئایدیوڵۆژیەکانی ئەڵمانی و ڕەخنە لە سۆشیالیستە یۆتۆپیەکانی فەرەنسا وڕەخنە لە ئابوریە ناسەکانی بەریتانیا بوون بە بەردی بناخەی ئەم زانستەی مارکس کە لەم بوارەدا توانی لێکدانەوەیەکی تەندروستی ماتریالیستی دیالکتیکی بۆ سروشت و ماتریالزمی مێژووی بۆ کۆمەڵگا بەرهەم بێنێ ، ئەوەی نیشان دا سەرچاوەو هۆکاری گۆرینی مێژوو بە هۆی ناکوکیە چینانیەتیاکانەوە بووە .وە نیشانی دا شۆڕشی پرۆلیتاریا تەنها ڕێگایە بۆ نەمانی ناعەدالەتی لە سەردەمی سەرمایەداریدا.
بەڵام ئەم شۆڕشە حەتمی نیە هەروەک هەندێک ڕۆشنبیری ووردەبۆرژاوزی لای خۆشمان پووچەڵی لێکدانەوە کانی مارکس بەوە نیشان دەدەن (کە گوایا مارکس وتوویەتی ئەم شۆڕشە حەتمیە بەڵام لە جیهانیشدا ڕووی نەدا بۆیە مارکسیزم تەنها ئایدیۆلۆژیایە ولە سەر ئەرزی واقیع جێ بەجێ ناکرێ ) بەڵام کاکی ڕۆشنبیر ئەوەی لە بیر چووە کە بەشی سەرەکی ئایدیاکەی مارکس ” پراکتیک” ە هەروەک لە پێشەوە باسم کرد مارکس خۆی ڕەخنەی لەو دیدگایانە دەگرت کە تەنها ڕەخنە لە واقع دەگرن بەڵام نایانەوێ بیگۆڕن تەنها تەفسیر کردنی واقیع گرنگ نیە گرنگ گۆڕینیەتی ، بۆیە ئەگەر پراکتیکی کۆمۆنیستی لە ئاردا نەبێ چەندە چەوسانەوەش ڕووی لە سەر بێت شۆڕش حەتمی نیە .

یا هەندێک لەو ڕۆشنبیرانە بەرواردی مارکسیزم دەکەن بە ئایین کە لە کاتێکا مارکسیزم بۆ خۆی زانستە لە سەر بنەمای ناکۆکیە چینایەتیەکان دامەزاروە . ئەو کاتەی زانستی ئەلیکترۆنی و زانستی گەشە وگۆڕانی مرۆڤەکەی داروین لای مرۆڤایەتی وەک زانست دانیان پیا نرا زیاتر ڕاست وڕەوانی وهەقانیەتی زانستەکەی مارکسیان سەلماند ، بەڵام دینەکان پێچەوانەی زانستن و هەموو شتێک بە ڕەها دەزانن دەسکاری کردنی ووتەکانی خوا و پێغەمبەرەکان بە کوفر دەزانن ئەوەی ڕەخنە لە کتێبە سەماویەکان بگرێ یا ئیزافە بکا بۆناورۆکەکەیان ئەوە کافر ومونافقە ، بەڵام زانستی مارکسیزم تەواو پێچەوانەیە ، دەکرێ ڕەخنەی لێ بگری وبۆی ئیزافە بکەی چونکە خودی مارکسیش واکردووە وە دوای مارکسیش ڕابەرانی تر هەر وایان کردووە بۆ نموونە : کاتێ مارکس ووتی مێژووی هەموو کۆمەڵگاکان مێژووی ناکۆکی چینەکانە بەڵام ئەنگلس هات ووتی جگە لە (کۆمەڵگەی کۆمۆنەی سەرەتایی) وە هەروەها لینین هات باسی لەوە کرد سەرمایەداری لەدوا قۆناخیدایە کە ئیمپریالیزمە و مارکس باسی نەکردبوو ..هتد.

دەتوانین بڵێین مارکس تەنها بیرمەندێکی گەورە نەبوو بەڵکو شۆڕشگێڕێکی گەورەش بوو، لێرەدا پێم باش بوو ووتەکەی ئەنگلس لە کاتی ناشتنی تەرمەکەی مارکسدا لە گۆڕستانی هایگێت بە نموونە بێنمەوە کە باس لەو داهێنانە زانستیە مەزنەی مارکس دەکا وە ئاماژە بە دوو شتی گرنگ دەکات کە هیچ کەس پێش خۆی ئەو باسەی نەکردووە ئەویش یاسای گەشە ی(تطور) مێژووی مرۆڤ و تیۆری زێدە بەها( فائض القیمة) بووە . وە باسی لەوەش کرد کە مارکس تەنها زانا وبیرمەندێکی گەورە نەبووە بەڵکو شۆرشگێڕیش بووە لە دوا قسەیدا ووتی ” ناوی مارکس و وە نەمری مەسەلە کەی بۆ سەدەکانی دوای خۆی هەر دەمێنیتەوە “.

وە هەتا سەردەمی ئەمڕۆش ئەم ناکۆکیە چینایەتیانە کە مارکس باسی کردووە، وە سەرچاوە وهۆکاری ئەم بارودۆخە خراپەیە کە کەکۆمەڵگای مرۆڤایەتی دووچاری بووە ، بۆیە زەمینە هەیە بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخەو ئەم قۆناخە مێژوویەش کە ململانێ ی چیانیەتی وناکۆکیەکان گەیشتوەتە ئەوپەڕی کە بە هۆی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و سۆشیالیستیەوە دەکرێ ئەم دونیا پێچەوانەیە بگۆڕدرێ هەر بەم میتۆدو رێبازەی مارکس دەکرێ شۆرشی کۆمەڵایەتی پرۆلێتاریا لە سەردەمی ئەمڕۆدا کۆتایی بە هەموو مەینەتیەکانی ناو کۆمەڵگاکانی سەر ئەم گۆی زەویە بێنێ.

سەردار عەبدوڵا حەمە
١٣ی مارسی ٢٠١٧




تاوانێکی باس نەکراو! …. سەردار عەبدوڵاحەمە

چۆنیەتی تیڕۆر کردنی مامۆستا کەریم عەبدوڵا ناسراو بە( کەریم شەعبی)

مامۆستا کەریم لە دایک بووی ساڵی ١٩٣٩ لە شارۆچکەی بیارە . پاش تەواو کردنی قۆناخی سەرەتایی وناوەندی لە بیارە دەچێتە پەیمانگای مامۆستایان لە هەولێر پاشان دەگەڕێتەوە ناوچەی هەورامان لەوێ دەبێتە مامۆستا لە گوندی “سەرگەت” لە بناری خۆرماڵ. کەریم هەر لە منداڵیەوە دەستی داوەتە کار بۆ بژێوی ژیانی وتەواو کردنی خوێندن .
لەمنداڵیەوە لە ناو خزم وکەسو کارێکی شوعیدا گەورە بووە ، خاڵی کە ناوی حاجی ئەحمەدی مەلاک بوو خۆی و وکوڕەکانی و براگەرەکەی خۆی(کاکە خان) شوعی بوون کاریگەریان هەبوو لەسەر ئەو ، بۆیە کەریم پەیوەندی دەکا بە ڕیزەکانی حیزبی شوعی عێراقەوە ، هەر لەبەرئەوەی کە سێکی چالاک و ڕاستگۆ و باوەڕ بە خۆ بوو بۆیە دەبێتە جێگای متمانەی هاوڕێکانی لە بەشی ناوخۆیی وە خەڵکی کرێکار و جوتیارو زەحمەتکێش .

مامۆستا کەریم لە جیابوونەوەکەی حیزبی شوعیدا کە بووە دوو باڵەوە (لیژنە مەرکەزی )و(قیادە مەرکەزی )ئەو دەچێتە ناو باڵی قیادە مەرکەزیەوە کە زیاتر باوەڕیان بە سۆڤیەت وەک بلۆکی سۆشیالیستی نەماو باوەڕیان بە ماوتسی تۆنگ هەبوو . ئەو بووە یەکێ لە سەرکردەکانی ئەو باڵە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەگەر هەڵە نەبم ئەو یەکێ بوو لە ئەندامانی ناوەندی ئەو باڵە ی حیزبی شوعی.

م .کەریم لە لای کرێکاران و جوتیارانی ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە ناو بانگ پەیدا دەکا ودەبێتە کەسێکی خۆشەویستی ئەوان و ناوبانگی( کەریم شەعبی) لێ دەنرێ هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ڕق و قینەی بەرپرسەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی بەرانبەر ئەو لەو ناوچەیەدا تا لە ١٩٦٩/١٢/٣١تیڕۆر دەکرێ . ڕووداوەەکەش لە کاتێکا بوو کە شەڕی جەلالی و مەلایی لە گەرمەیدا بوو. ئە و ڕۆژەی م. کەریم تیرۆردەکرێ خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی قوتابخانەکەی دەبێت لەگوندی (سەرگەت)ەوە بۆ گوندێکی تری هەورامان لە گەڵ مامۆستایەکی تر لە پێشەوەی لۆریەکەدا دەبن ، کۆمەڵێ چەکداری جامانە لە سەر و پوزەوانە لە پێ دێنە پێش لۆریەکەو گولە بارانی دەکەن لەو کاتەدا کەریم دەپێکرێ و بریندار دەبێ وهاورێ مامۆستاکەشی پاش دوورکەوتنەوەی چەکدارەکان هەڵدێ و( نازانم شۆفێری لۆریەکە چی لێ دێت) بەهۆی نەگەیاندنی م. کەریم بۆ خەستەخانە ومانەوەی لە ناو لۆریەکدا بۆ ماوەی شە و و ڕۆژێک بە هۆێ خوێن بەربوونێکی زۆرەوە گیانی لە دەست دەدات. تەرمەکەی کەریم دە‌هێننەوە بۆ هەڵەبجە ، ئەو ڕۆژە ڕۆژی هەینی دەبێ کاتی نوێژی هەینی بوو ، لە مزگەوتی پاشا نوێژی جومعە گۆڕدرا بە پرسەی کەریم ،بە هەزاران کەس بەشداری لە پرسەکەی ولە ناشتنەکەیدا دا کرد ئەگەر چی کەریم شوعی بوو بەڵام خۆشەویستی هەمووان بوو بە شوعی وغەیرە شوعیەوە .

من ئەو کاتە منداڵ بووم لەڕێگای بیارەوە لەگەڵ دایکم بە پیادە دەگەڕاینەوە بۆ هەڵەبجە پیاوێک لە ڕێگادا هەواڵەکەی پێداین من ڕاستەوخۆ دەستم کرد بە گریان ، کەریم ئەگەر چی کوڕی دایکم نەبوو بەڵام برای من بوو لە باوکەوە واتە یەک باوکمان هەبوو( عەبدوڵا یا عۆدە نۆدشی) ، لە هەمان کاتدا دایکم وەک بۆ کوڕی خۆی بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ بوو.
م. کەریم لە دوای خۆی دوو کوڕی منداڵی٣ ساڵەو ١ ساڵە بە ناوی سیروان و سامان و هاوسەرەکەی(مەهدیە) بە گەنجی بە جێ هێشت ئەویش ژیانی خۆی کردە قوربانی گەورە کردنی منداڵەکانی . بە داخەوە بە هۆی ئەم کارەساتە وە کە هەربە منداڵی هەتیو کرا لە گەورەیدا ئەم بارودۆخە کاری لە سیروان کرد و باری دەروونی تێک چووە ئێستا.
ئەوەی کێ کەریمی تیرۆر کرد ؟ لەو کاتەدا دوولایەنی جەلالی و مەلایی یەکتریان تۆمەتبار دەکرد هەریەک دەیگووت ئەوتریان بووە . بەڵام ئەگەر هەرکامیان بووە ! مامۆستا کەریم بە دەستی یەکێ لەو دوو لایەنە تیرۆر کراوە کە ئێستا هەردووکیان دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانن. کەریم شەعبی یەکەم کاری تیرۆر و دوا کاری تیرۆری ڕابەرانی ئەو حیزبانە نەبووە پێش ئەویش ئەو کارەیان کردووە تا بەدوای ئەویشدا لە تیرۆرو قەتل وعامی شوعیەکان و چەپەکان و کۆمۆنیستەکان و ڕۆژنامە نوسان و نەیارانی خۆیان درێغیان نەکردووە تا بە ئەمڕۆش بەردەوامن لە سەر ئەم تاوانەیان .

سەردار عەبدوڵاحەمە
٢٠١٧/٢/٢٠




پارتی کودەتای کردووە یا ترسی لە کودەتا بووە! … سەردار عەبدوڵا حەمە

زۆر گوێ بێستی ئەم فۆرمەڵەیە دەبین لە لایەن گۆڕانەوە (پارتی کودەتای کردووە )، بەڵام لە ڕووی لۆژیکەوە ناکرێ ئەوە کوەدتا بێت کە سەرۆکی پەرلەمانەکەی گۆڕان وچوار وەزیرەکەی لە لایەن پارتیەوە ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە .
کودەتا کاتێ ئەنجام دەدەرێ کە هێزێکی سەربازی لە پەنای دەسەڵاتدا بە پلانێکی تەوقیت کراو هێڕش دەکاتە سەر بنکە سەرەکیەکانی دەوڵەت لەوانە ئیزگەو تەلەفزیۆن وبنکەی سەرۆک وسەرۆک وەزیران ودەزگای هەواڵ گری…هتد . سەرجەم کودەتاکان لە عێراق و ووڵاتانی عەرەبی و هەموو ئەو ووڵاتانەی بە جیهانی سێەم ناسراون بەم جۆرە ڕوویان داوە .

بەڵام پارتی خۆی لە دەسەڵاتدایە و هێزی یەکەمە لەو دەسەڵاتەدا هەموو جومگە سەرەکی و سەربازیەکان لە بن دەست خۆیدایە دەبێ لە دژی کام دەسەڵات کودەتای کردبێ ؟ئەی کەوایە پارتی چی کردووە ئەگەر کودەتای نەکردووە ؟
خەسڵەتی ئەحزابی بورژوایی وە لە نێویاندا ئەحزابی نەتەوەیی “دوو ڕوویە” لەم کردەوە یەدا پارتی لە دژی گۆڕان ڕوویەکەی تری خۆی نیشانداوە کە دیکتاتۆریە ، چونکە ڕوویەکی تریشی هەیە کە دیموکراسیە هەندێ جار ئەم ڕووەی خۆی نیشان دەدات بە پیێی پێویست .( هەردوو ڕووش وەک هەردوو دیوی پارەیە )
بە گشتی ئەحزابی نەتەوەیی لە کاتی بێ هێزیدا پرۆپاگەندە بۆ دیموکراتی ومافی مرۆڤ و ئازادی دەکەن وە تەنانەت هەندێ بەرگی مارکسی یا ئیسلامیش لە خۆیان دەپێچن بە پێی کات و سەردەم کامیان پێویست بێت دەبێتە ئەوەیان. پارتی لە کۆنگرەی ٩دا لە لە بەندی ٥ی پرۆگرامەکەیدا دەیووت ” پارتیمان لە بەر ڕۆشنایی تیۆری مارکسی_لینینی و خەباتی گەلان وتراثی فیکری بارزانی خەبات دەکا” ئەمە بۆ ئەو سەردمە بوو کە چەپ ومارکسیەت باوی بوو بەڵام دواتر ئەم بەندەی هەڵگرت ،یەکێتی نیشتمانیش هەروای کرد سەردەمێک خۆی بە مارکسی ناساند دواتر وازی لێ ‌هێنا ، سەرکردەی ئەم ڕەوتەی ناو یەکێتی نەوشیراون و مام جەلال بوون ئێستا نەوشیروان باس لەوە دەکات کە حکومەت دەبێ خاوەن دەستورێک بێت کە سەوابتە ئیسلامیەکان فەرامۆش نەکا ، وە مام جەلالیش دەچێت بۆ عومرە، حیزبی بەعسیش هەر ئەم کارەی کردو لەسەرەتادا خۆی بە چەپ ناساندو دواتر بووە حیزبێکی ئیمانی و اللە اکبری خستە ناو ئالای عێراقەوە.

حیزبە نەتەوەیەکان لە زۆر لای ترەوە نیشانیان داوە کە دوو ڕوون، کاتێ باس لە ئازادی دەکەن کە هیچ دەسەڵاتێکیان نەبێ کاتێکیش دەسەڵاتیان گرت دەبنە گەورەترین دوژمنی ئازادی.با لە حیزبی بەعسەوە دەست پێ بکەین پێش ئەوەی دەسەڵاتیان هەبێت بەرەیان لە گەڵ حیزبی شوعی وچەند حیزبێکی تر پێک هێنا ‌ بەڵینی ئۆتۆنۆمیان بە خەڵکی کوردستان داو تا گەیشتنە دەسەڵات وە کاتی گەیشتتە دەسەڵات حیزبی شوعی کردە شەریکی خۆی تا جێگای خۆی قاییم کرد و هەندێ کاری پێ کرد وەک ئەوەی لە دژی جوڵانەوەی مەلامستەفا بە کاری هێنان پێکەوە لەم جوڵانەەیان دا لە ئۆتۆنۆمیش پەشیمان بوویەوە ،پاشان بەعس هەستی کرد حیزبی شوعی خەریکە دەچنە ناو جومگە سەربازیەکانەوە ترسا لەوەی حیزبی شوعی کودەتای بە سەردا بکات ئەنجا ڕووە دیکتاتۆریەکەی لە دژی ئەم حیزبە بە کار هێناو دەستی دایە گرتن و پەلاماردانی ئەم حیزبە لە کۆتایی حەفتاکاندا وە هیج کەسێکی شوعی لە دەسەڵاتەکەیدا نە هێشت.

ئەوەی بە سەر گٶڕاندا هات لە لایەن پارتیەوە لەم جۆرە ئەلگۆیە بوو ، کاتێ پارتی پێویستی بە گۆڕان بوو کە دەسەڵاتەکەی کەوتبووە بەر ناڕەزایەتیەکی بەرفراوانی خەڵکی کوردستان لە چەندین شارو شارۆچکە ڕاپەرین و خۆپیشاندان کرا و پارتی کەوتبووە بەر نەفرەتی کۆمەڵانی خەڵک ، ترسی ئەوە ی هەبوو دەسەڵاتەکەی لە دەست بدات بۆیە پارتی خۆی کردە دیموکرات خواز و بانگێشی گۆڕان و یەکێتی و دو و حیزبە ئیسلامیەکەی کرد ووتی بادەسەڵات بەش بکەین و حکومەتی بنکە فروان دروست بکەین وە کردنی بە شەریکە دەسەڵات هەرچەند پارتی حیزبی براوەش بوو لە هەڵبژردنە کارتۆنیەکەی پەرلەماندا بەڵام دەسەڵاتی لە گەڵ ئەوانی تر بەش کرد تا بەڵکو لەم ڕێگەوە بتوانێ ئەو دەنگی ناڕەزایەتیەی خەڵک کپ بکا کە گۆڕان سواری سەری بووبوو وە خۆشی بە هێز بکاتەوە لە بەرانبەر نارەزایەتیەیکاندا .
کاتێ پارتی هەستی کرد دەسەڵاتەکەی لە لایەن گٶڕانەوە خەریکە لە دەست دەدات بە تایبەتی گۆڕان دەستی برد بۆ پیرۆزیەکانی پارتی وەک لابردنی سەرۆکی هەرێم ، ئیتر پارتی ڕووە دیکتاتۆریەکی خۆی نیشاندا، تا خاڵی سوور ئەو دیموکرات خواز بوو ،پاش خاڵی سوور کە دەست بردنە بۆ دەسەڵات و بۆ وەلانانی سەرۆکی هەرێم کە بارزانی بوو ئیتر جێی قەبوڵ نەبوو بۆ یە پارتی دیموکراتیەکەی لە خۆی کردەوە ، ئیتر بە دوای ئەوەدا ڕێگەی لە سەرۆک پارلەمانەکەی گۆڕان گرت کە بچێتە ‌هەولێرەوە وە وەزیرەکانی گۆڕانی دەرکرد و هەڵسوڕاوەکانی و میدیاکارانی کەوتنە بەر پەلاماری پارتی بە دەردەکەی حیزبی شوعی بران.

بۆیە ناکرێ بەم دووحالەتە بوووترێ کودەتا چونکە چ بەعس و چ پارتی خۆیان لە ئەوپەڕی دەسەڵاتدا بوون ،. دەکرێ بووترێ لە ترسی کودەتا هەردوولایان ئەم کارەیان کردبێ نەک خۆیان کودەتایان کردبێ.چ حیزبی شوعی لە سەردەمی بەعسدا وچ گۆڕان گوێ رایەڵی باشی حیزبی دەسەڵاتدار نەبوون بۆیە ئەوەیان بەرانبەر کرا ، دەنا ئەگەر حیزبی شوعی وەکو عوبیدوڵا بارزانی وپارتی شۆرشگێرانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی کارتۆنی بوایە ئاوای بە سەر نەدەهات یا گۆڕان ئەگەر وەک یەکێتی نیشتمانی و یەکگرتوو وکۆمەڵ وحیزبی زەحمەتکێشان و سوشیالیت وتورکمانی و ئاشوریەکانی ، گوێ رایەڵ بوایە ئاوای لێ بە سەر نەدەهات ، چونکە حیزبە ناسیونالیستەکان لە جەبەروتی دەسەڵاتدا تەنها حیزبی کارتۆنی و گوێ ڕایەڵیان دەوێ.
بنەمای هەموو ئەم کێشانە مەسەلەی ئابوریە و چونکە ئەگەر حیزبی شوعی کاتی خۆی دەسەڵاتی لە بەعس بساندایە ئەی جۆن ئەو هەموو سامانە دەکەوتە بن دەستی سەدام وبنەماڵەکەی بۆ گۆران و پارتیش هەروایە واتە دوو ڕوویی ئەحزابی بورژوایی لە بەر بەرژوەندیە ئابوریەکانی خۆیان و چینەکەیانە و هیچی تر نەک لە بە ر بەرژوەندی خەڵک.

سەردار عەبدوڵا حەمە

٨/٢/٢٠١٧




سزای لە سێدارەدان ( ئیعدام) نوسینی :کارل مارکس


وەڕگێرانی : سەردار عەبدوڵا حەمە

ئەم ووتارەی خوارەوە لە لایەن کارل مارکس ەو لە ١٨٥٣/١/٢٨نوسراوە لە ١٧ و ١٨ ی مانگی شوباتدا لە “ڕۆژنامەی نیۆیۆرک دەیلی تریبوون ” چاپ کراوە.

سزای لە سێدارەدان

ڕۆژنامەی “تایمز” لە ٢٥ /١ دا لە بارەی لە سێدارەدانی کەسەکاندا چەند تێبێنیەکی داوە :
“زۆرترین قسە لە ئێستادا لە سەرسێدارەدانە لە م وڵاتەی ئێمەدا بە شێوەکی گشتی بەڵام ئێمە شاهیدی ئەوەین سێدارەدان بە ڕێگای هەڵواسین بە داردا ، خۆکوشتن ، یا مردنی ڕێکەوتی ، درێژەی هەیەو بەردەوامە ، ئەنجامی ئەوەی تاوانبارێکی ناسراو کە لە سێدارە دەدرێ کاریگەری دەخاتە سەر کەسانێک کەنەخۆشی دەروونیان هەیە ، یا کەسانێ کە عەقلیان نوقسانە ”
لە م ڕووەوە ئەم ڕۆژنامەیە چەند نموونەیەک باس دەکا یەکێ لەوانە باسی شێتێک دەکا لە “شیفێلد” لە گەڵ شێتەکانی دەوروبەری خۆی باسی لە سێدارەدانی کەسێکی پیری کردووە بە ناوی “باربور”ی کە ئەو خۆی هەڵواسیوە بە داردا .وە ئەم ڕۆژنامەیە نمونەیەکی تر باس دەکا کە مێرد منداڵیکی ١٤ ساڵ خۆی لە سێدارە داوە.
لە واقعدا باس کردنی ئەم نمونانە لە لایەن ئەم ڕۆژنامەیەوە بەم شێوەیە لە خزمەتی ئەو بڕیارەیە کە خۆی داویەتی بەڵام جێ باوەڕی هیچ کەسێکی هۆشیار نابێ ،ئەمانە لە ڕووی ئسوڵیەوە هیچ شتێک نین جگە لە ستایش کردن و وەسفی جەلادەکان و قایل بوونی ڕاستەوخۆی ئەوانە بە جێگای خودا لەم نێوەدا . لێرەدا سزای سێدارەدان ” بە دوا چارەسەری کۆمەڵگا دائەنێت”. ئەم ڕۆژنامەیەی کە خۆی بە لە “سەرووی رۆژنامەکان” ناو دەبات پیرۆز کردنی ئەم سزایە بە ئەرکی خۆی دەزانێ ئەمە ئەو ئامانجەیە کە ئەم ڕۆژنامەیە لە ووتارەکەیدا بەیانی کردوووە .

رۆژنامەیەکی تر بە ناوی ” مۆرنینگ ئەدڤایستەر” کە ڕەخنە لە “تایمز” دەگرێ لە بواری لە سێدارەداندا وە تایمز بە لایەنگری لە سێدارەدان ناو دەبات ئامارێکی سەرنج ڕاکیشی داوە لە سەر لە سێدارەدان لە ماوەی ٤٣ ڕۆژدا لە ساڵی ١٨٤٩دا کە بەم شێوەیە :

ناو و بەرواری لە سێدارە دراوەکان:

میلان ٢٠ی مارس
پولی ٢٠ی مارس
سمێث ٢٧ ی مارس
هۆو ٣١ ی مارس
لندیک ٩ ی نیسان
جەی . گریفیت ١٨ ی نیسان
جەی. راس ٢١نیسان
سارا تامس ١٣ نیسان

کوشتن وخۆ کوژی :

هانا ساندلس ٢٢ ی مارس
ا.م.ج نیوتن ٢٢ی مارس
ج.ک کلیسون ٢٧ ی مارس (٤دۆسیەی کوشتن لە لێڤەرپول)
کوشتن خۆ کوژی لە لیسستر ٢ی نیسان ،کوشتن بە هۆی ژەهراوی بوون لە گەرماو(حەمام) ٧ی مارس .
دەبل یۆ بیلی ٨ی مارس
ج.ج. وارد دایکی خۆی کوشتوە ١٣ نیسان
باردلی١٤ ی نیسان
پاکسی باوک ودایکی خۆی کوشتوە ١٤ی نیسان
جی بیلی ٢ کوری خۆی کوشتوە١٧ نیسان
جارلزئورتن ١٨ ی نیسان
دنیل هولمزدن ٢ی ئایا

بەم شێوە یە” تایمز “یش کە خۆشی ڕای لە سەرە . ئەم خشتەیە ئەوە نیشان ئەدا نەک تەنها خۆ کوشتنەکان بەڵکو ئەوانی تریش لە جۆری وەحشیانە ترینی کوشتنەکانن بە تایبەتی لە سێدارەدانی تاوانباران ،جێ ی سەرسورمانە کە ئەو ووتارە ی تایمز جگە لەوەی کە دەیەوێ تیۆریەکی وەحشیانە بۆ ئەمە داڕێژی هیچ بەڵگەیەکی سادە نادا بە دەستەوە بۆ بە مەدەنی بونی ئەم کۆمەڵگا یە ، بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ هیچ بنەمایەک بۆ ئەو عەدالەتە دابنێ کە خۆی بانگەوازی بۆ دەکا لەم رێگاوە واتە لە رێگای لە سێدارەدانەوە . سزاکان بەوە پێناسە کراون کە بۆ ترساندن و چاکسازی کەسانی ترە . بەڵام تۆ ئەو مافەچۆن بە خۆت دەدەی کە بۆ ترساند ن و چاککردنی کەسانی تر من تەمێ بکەی. مێژوو نیشانی داوە بە پێ ی باشترینی ئەو ئامارانەی لە بەردەستدایە ئەوە سەلـمێنراوە لە سەردەمی “قابیل”ەوە تا ئێستا دونیا لە ڕێگای سزادانەوە نە ترسێنراوە و نە چاکیش بووە.بەڵکو بە پێچەوانەوە بووە.

لە گۆشە نیگای ” تاکی دابڕێنراو”ەوە یەک تیئۆری سزادان هەیە ئەوەش تیئوریەکەی “کانت”ە کە مافی تاک دادەبڕێ لە کۆمەڵگا وە زۆر گرنگی پێ دەدا ، ئەویش فۆرمۆڵبەندیەکەی لە هیگڵەوە وەرگرتوە ، هێگڵ دەڵێت :” سزادان مافی تاوانبارە ، ئەم کاردانەوەیە لە ئیرادەی خودی تاونبارەکەوە هاتووە.تاوانبار بە پێشێل کردنی ماف ئەو مافە بە خۆی دەدات . تاوانەکەی ئەو نەفی کردنەوەی مافە ، سزادانیش نەفی کردنەوەی ئەو نەفیەی ئەوە، وە پشتیوانی کردنی تاوانبار لە مافێکە کە خۆی بڕیاری لە سەر داوە وە بە سەر یدا سەپێنراوە”( هیگل – فەلسەفەی هەق).
بێ گومان لەم فۆرمەڵبەندیەدا سەرلێشێوایەک دەیێنرێ .هیگڵ لە جیاتی ئەوەی کە تاوانبار وەک یەک( بکەری ناو هەلومەرجێک )و کۆیلەی دادگا ببینێ ، ئەو بە کەسێکی سەربەخۆو دوورلە کۆمەڵگای دەبینێ وە دەڵێت ئەو چارەنوسی خۆی بە دەست خۆیەتی . بە ڕۆشنتر بڵێین ئەوە ئایدیالیزمی ( میثالی) ئەڵمانیە بەم نموونەیە وەک نمونەکانی تر ڕەهایی دەبەخشێ بە یاسا خوێناویە باوەکانی سەر کۆمەڵگا کە ئەویش لە ڕەهایی بوونی دەرەوەی سروشتەوە سەرچاوەی گرتووە ، ئایا ئەمە بێ دەربەستی نیە لە جیاتی دۆزینەوەی هاندانە واقعیەکانی کەسەکە دیاری بکەی و لە جیاتی ئەوەی بیێت کە ئەو فشارە بدۆزیتەوە کە لەسەر کەسەکە پەیدا بووە بەهۆی جۆراو جۆری هەلومەرجی کۆمەڵایەتی داسەپێنراو کەچی دێیت کەسەکە دائەبڕی لەم هەلومەرجە تەنها خۆی دەبینی وەک کەسێکی سەربەخۆ و دابڕاو سەیری دەکەیت و بێیت لە جیاتی خودی کەسەکە کە سیفاتی جۆراوجۆری هەیە یەک سیفەتی بۆ دیاری بکەی وهەر خۆتیش بڕیاری لە سەر بدەی! ئەم تیئۆریە کە دەڵێ سزاکەی لەسەر ئیرادەی خۆیەتی ، ئەم سزایە جگە لە ڕاگەیاندنی هاوشێوەکردنی میتافیزیکیانەی ” یاسای تۆڵە بە تۆڵە” کۆنەکەیە واتە دەبێ ( ئەو سزایە یەکسان بێ بەو تاوانەی کە تاوانبار ئەنجامی دەدات )( چاو بەرانبەر چاو، وددان بەرانبەر ددان، خوێن بەرانبەر خوێن) شتێکی جیاواز تر نیە . ڕاست وڕەوان ئەم سزایە شتێک نیە جگە لەوەی وەک هۆیەک بە کار دەهێنرێت بۆ دارمانی کۆمەڵگا بەرەو بارودۆخێکی دواکەوتوانە ئەمە چ کۆمەڵگەیەکە جگە لە جەلاد هۆیەکی باشتری نەبێ بۆ بەرگری لە خۆی ،کە ئەم ڕۆژنامایە بۆی دیاری کردووە ، بە پشتیوانی خۆی لەم سزا وەحشی گەریە دەیەوێ ئەم هەلومەرجە بۆ هەتا هەتا یە ڕاگرێ .
بەریز آ . کتلە لە یەکێلە چاپکراوە بە ناوبانگەکانیدا دەڵێت:
“ئێمە دەبینین بودجەیەکی زەبەلاح بۆ زیندانەکان ، گرتووخانە نهێنیەکان ، بنکەکانی لە سێدارەدان دائەنرێ ، لە کاتیکا دەتوانین بە هەمان شێوە کە پێشبینی لە دایکابووان بکەین رەئی بدەین لە سەر ئەوەی کە چەندە کەس دەستی لە کوشتندا هەیە ، چەندە کەسی بکوژی ژەهراوی هەیە، وە چەندە دەچنە زیندانەوە”
بەڕێز کوتلە لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر تاوانەکان لە ساڵی ١٨٢٩ بەشێوەیەکی سەرسوڕ هێنەر پێشبینیەکانی بە دی هاتوون کە بەچاپ کراوی ڕای گەیاندووە نەک تەنها بە ژمارە بەڵکو تاوانە جۆراو جۆرەکانیشی دیاری کردووە لە فەرەنسا لە ساڵی ١٨٣٠دا ، ئەم کارەی ئەو نەک لە سەر بنەمای دەزگای سیاسیە کانی یەک ووڵات بەڵکو لەسەر بنەمای تەواوی ئەو هەلومەرجەیە کە کۆمەڵگایەکی مۆدیرنی بۆرژوازی هێناویەتی لەگەڵ خۆی کە دیارە ئەنجام دانی تاوان خۆی بەشێکە لەم هەلومەرجە لە کۆمەڵگایەکی دیاری کراودا. لەم خشتیەی ئەودا کە بۆ ساڵی ٢٤-١٨٢٢ ئامادە کراوە دەتوانین ئاگادار بین تاوانباران چەندن وکام تەمەنن بەپێی ژمارە ١٠٠ لە فەرنساو لە ئەمەریکا:
تەمەن فیلادلفیا فەرەنسا
——- ——– ———-
خوار ٢١ سال ١٩ ١٩
٢١ تا ٣٠ ساڵ ٤٤ ٣٥
٣٠ تا ٤٠ سال ٢٣ ٢٣
سەروی ٤٠سال ١٤ ٢٣
کۆی گشتی ١٠٠ ١٠٠
بە پێی ئەم خشتەیە تاوانەکان بەشێوەیەکی زیاد بەرچاو دەکەون ،چەندە لەوانە و چ جۆرێکیان لە دیاردەیەکی ماددیەوە هاتوون ودووبارە دەبنەوە . لێرەدا بەڕیز کوتلە دەڵی : ئاسان نیە بتوانین بە ووردی دیاری بکەین چەندە لەم تاوانانە (هۆکاری دونیای مادیین یا سیستەمی کۆمەڵایەتین) ئەوە دەزایین کە ئەم سیستەمە چەندە کاریگەری هەیە لەسەرئەو تاوانانە ودووبارە کردنەوەیان بە شێوەیەکی بەردەوام ئەمە زۆر گرنگ نیە. بۆیە دەبێ لە جیاتی ستایش کردنی جەلاد و ئەوانەی کەسەکان لە سێدارە دەدەن ( مەبەست دەوڵەتی بورژوازیە _ وەرگێر)کە هەر خۆیان هۆن بۆ دروست کردنی تاوان وتاوانباران تاوانیش هەر دووبارە دەبێتەوە بە هۆی ئەمانەوە ، دەبێ زۆر بە توندی خوازیاری ڕووخان و لە ناوبردنی ئەو هەلومەرج و بارودۆخە بین کە تاوان بەرهەم دەهێنێ و سەرچاوەی تاوانەکانە لە کۆمەڵگەدا .

—————————————————————–
تێىینی وەرگێڕ:

١- گرنگی وەرگێڕانی ئەم بابەتە بۆ زمانی کوردی لەوەدایە کە بۆرژوازی لە ڕاگەیاندنی حیزبەکانیەوە یا لەروانگەی تیۆریسینەکانیەوە یا لەڕێگای ڕۆشنبیرەکانیەوە ڕۆژانە پروپاگەندە لە دژی کۆمۆنیزم دەکەن کومۆنیزم بە لایەنگری مرۆڤ کوشتن ناو دەبەن لە کاتێکا پێچەوانەکەی ڕاستە ، کۆمۆنیستەکان ئەگەر دەسەڵات بە دەستەوە بگرن کوشتنی ئینسانەکان ڕادەگرن یەکەم کاریان ئەوەیە سزای لە سێدارەدان (ئیعدام) هەڵدەوەشێننەوە ، بۆیە ئەم وتارەی مارکس وەک وەڵامێکە بۆ ئەو پروپاگەندانە.
٢- ئەم بابەتەم لە زمانی فارسیەوە وەرگێڕاوە لە دوو وەرگێڕان سوودم وەر گرتووە :
آ- وەرگێڕانی اشرف دهقانی ئەمە لینکەکەیەتی http://universaltolerance.org/component/k2/
ب- وەرگێڕانی -خاور ئەمە لینکەکەیەتی http://www.negah1.com/clasic/marx9.htm-




مەرگی کاسترۆ و هەڵوێستی کۆمۆنیستەکان !! … سەردار عەبدوڵا حەمە

ئایا کاسترۆ کۆمۆنیست بوو؟کاسترۆ دیکتاتۆر بوو ؟ کوبا سۆشیالیست بوو ؟پروپاگەندەی ئیمپریالیزم و دۆستەکانی لە جیهاندابۆ ناساندنی کاسترۆ چەندە ڕاستە ؟ئایا کوباییە پرۆ غەربیەکان بۆ ئاهەنگیان گێڕا بۆ مەرگی کاسترۆ؟ کۆمۆنیستە ئەنتی ئەمپریالیستەکان کێن ؟ ئایا بۆچی زۆرێک لە هاورێیانی کۆمۆنیستی کرێکاری وەک چەپی ئەنتی ئیمپریالیست باسیان لە مەرگی کاسترۆ کرد؟. ئەمانە زۆر پرسیاری تر لە دوای مەرگی کاسترۆ وەڵام درانەوە . منیش لە ڕوانگەی خۆمەوە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەمەوە.
مەرگی کاسترۆ بۆ من جێگای نیگەرانیە وەک ئینسانێک . کەسانێک لە فلوریدای ئەمەریکا بە ناوی بەرهەڵستکارانی کوبا ناسێنران هاتنە سەر جادە و خۆشحاڵی خۆیان بۆ مەرگی کاسترۆ دەر ىڕی دیارە ڕاسیستەکانی ئەمەریکا لە پشتی ئەمەوە بوون ، بە بڕوای من خۆشحاڵی دەر بڕین بۆ مەرگی هەرکەسێک سەرچاوەکەی فاشیزمە ، ئەوەش بەرهەمی دیموکراتیەکەی ئەمەریکایە . ئەگەر مەرگی هەرکەسێک بە ئاوات بخوازی نیشانەی بێتوانایی خۆتە لە سەلماندنی بیرو راکانی خۆت لە بەرانبەریدا ،تۆ ئەگەر دژی کەسێکی فاشیست و دیکتاتۆریش بیت دەبێ هەوڵ بدەی عەقلە فاشیەکەی ودەسەڵاتە فاشیەکەی بکوژی نەک خاوەنەکەی. ئەو شادی دەربڕینە ئەوەندە شەرم ‌هێنەر بوو سەرۆکی گەورەترین هێزی ئوپۆزسیۆنی کوباش دژی ڕاوەستا.
ئەگەر بێمە سەر کۆمۆنیست بوونی کاسترۆ و سۆشیالیست بوونی کوبا دەڵێم ئەگەر پێوەری ڕابەڕی کۆمۆنیست ئەوە بێت وەک پێشڕەوەی چینی کرێکارو سازماندانی ئەم چینە بۆ شۆرشی کۆمەڵایەتی وسۆشیالیزم چاو ی لێ بکەین ، وە هێزی سەرەکی شۆرش چینی کرێکار بێت ڕابەری کردنی ئەم چینەش بۆ شۆرش ئەرکی ڕابەڕی کۆمۆنیستی بێت ئەو کات ناتوانین بڵێین کاسترۆ ئەو رابەڕە کۆمۆنیستە بوو چونکە هێزی سەرەکی شۆرشەکەی توێژی ووردە بورژوازی بوو بە ڕادەی سەرەکیش رۆشنبیران بوون وەلە شۆرشی کوبادا چینی کرێکار و تەنانەت جوتیارانیش هێزی سەرەکی نەبوون وە سیاسەتی ئەو شۆڕشە کرێکاری نەبوو. ئەو سۆشیالیزمەی کە کاسترۆ وجەنگاورەانی کوبا کە ئەو کاتە چیکڤاراشیان لە گەڵدا بوو لە سەرەتای شۆڕشدا بانگەوزایان بۆ دەکرد جگە لە سۆشیالیزمی یۆتۆپی ووردە بورژوازی هیچی تر نەبوو بۆیە سیستەمەکە لە دوای سەرکەوتنی شۆڕش نەیتوانی ببێتە سۆشیالیستی وە نەیتوانی لە سەرمایەداری دەوڵەتی زیاتر بڕوات . بۆ پاراستنی ئەم جۆرە سیستەمەو بۆ مانەوەی خۆی لە بەرانبەر هێزە بۆرژوازیەکانی لایەنگری بازاری ئازاد چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە پێویستی بە سەرکوت بووە و جۆرێک زەبروزەنگ کە یەکسانە بە دیکتاتۆریەت
هەر لە ساڵی ١٩٥٩ وە کە شۆرش سەرکەوتنی بە دەست هێنا ‌تا ئێستاش لە کوبا سۆشیالیزم دانەمەزراوە لەم ووڵاتەدا بۆچی؟ یەکەم لە هەر وڵاتیکدا کە شۆرشی سۆسیالیشتی تێدا ئەنجام بدرێ ئەرکی شۆڕش هەڵوەشاندنەوەی کاری بە کرێ و خاوەنداریەتی تایبەتیە تەنانەت بە خاوەنداریەتی دەوڵەتیشەوە ئەم کارە نەکراوە لە کوبا، ‌ دووەم هەڵبژاردن لە ڕێگای کۆبونەوە گشتیەتەکان و شوراکانەوە نەکراوە لەو ووڵاتەدا ، نەدەبوو سەرۆک کۆماریش خودی کاسترۆ بێت بۆ ماوەی ٤٧ ساڵ بە بێ هەڵبژاردن.
ئەگەر کوبا سۆشیالیشت نیە ئەی چیە؟ بە بڕوای من کوباسەرمایەداری دەوڵەتیە ،سەرمایەداری دەوڵەتی وەک مارکس دەڵێت هەنگاوێک لە پێشترە ، ئەمە بۆ وایە چونکە ئابوری لە دەست دەوڵەت بێت باشترە تا لە دەست چەند دەوڵەمەندێک بێت ،چوکە دابەش کردنی سامانی ووڵات زۆر ناعادیلانە تر دەبێ. لە سەرمایەداری دەوڵەتیدا بەشێک لە سامان تەرخان دەکرێ بۆ خەڵکی کەم دەرامەت کۆمەڵیک دەسکەوت هەیە کە زۆربەی خەڵک سوودی لێ دەبینێت وەک خۆڕایی کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی وخوێندن و بیمەی بێکاری و بیمەی پەککەوتەو بە ساڵاچوەکان وخانە نشینی لە سەرمایەداری دەوڵەتیدا دەسەڵات ئەریستۆکراتیە ،هێزی سوپاو پۆلیس ودەزگا هەوالگریەکان و ئەمن لە خزمەتی مانەوەی ئەم دەسەڵاتەدایە ، کوبا وابوو.
جا ئەگەر لایەنێک دەیەوێ ئەم بارودۆخە تێک بدات وبیەوێ سیستەمی بازاڕی ئازاد لەجیاتی سیستەمی سەرمایەداری دەوڵەتی دا بنێ ئەوا زەبرو زەنگێک پێویستە ئەم زەبروزەنگە لەلایەک بەقازانجی مانەوەی دەسەڵاتە کە چینی بورژوازی ئەریستۆکراتی سودی لێ دەبێنیت لە لایەکی تریش بە قازانجی زۆربەی خەڵک چونکە ئەو دەسکەوتانە لە دەست دەدەن کە سەرمایەداری دەوڵەتی بۆی دابین کردوون ،لە هەمان کاتدا سیستەمی سەرمایەداری دەوڵەتی دەکرێ بە ناوی سۆشیالیزم و کۆمۆنیستیەوە بێت یا بە ناوی قەومی ونیشتمانیەوە بێ ، وەک دەوڵەتەکەی جەمال عەبدوالناسر لە میسر و بەعس لە عێراق سوریا وقەزافی لە لیبیا ،(ئەوەش لە بەر چاو بگرن کە کاسترۆ دۆستی سەدام و قەزافیش بوو بەڵام وەک ئەوان دڕەندە وفاشیست نەبوو) .
لە سەرمایەداری بازاری ئازاددا ئەو خزمەت گوزاریانە وەک تەندروستی و خوێندن وئاو وکارەبا هەمووی دەبنە کاڵاو خەڵكی دەبێ بە پارە بیانکڕێ جا ئەوەی پارەی نەبێ یا کاری نەبێ لێ یان بێبەش دەبێ ئەمەیە جیاوازی نێوان سیستەمی بازاری ئازاد وسیستەمی سەرمایەداری دەوڵەتی ، ململانێی هێزی دەرەکیش بە تایبەتی ئەمەریکاو ووڵاتانی ڕۆژائاوا لە گەڵ کوبا هەر لەسەر ئەم بنچینەیە یە ، واتە کوبا چۆک دانادا بۆ سیستەمی بازاڕی ئازاد کە کە دەیانەوێ کوبا و ئەو ووڵاتانەی لە ژێر کاریگەری کوبان بکەنە بازارێک بۆ خۆیان وهەژمووونی خۆیان بە سەریاندا بسەپێنن قازانج و سوودیان بەرەو باڵاتر ببەن لە کاتێکا سەرمایەداری دەوڵەتی لە یەکێتی سوڤیەت و بلۆکی بە ناو سۆشیالیشتی ئەورپا چۆکی دادا بۆیان.
کۆمۆنیستەکان ناتوانن بە کوبا ویەکێتی سۆڤیەتی جاران بڵێن دەوڵەتی سۆسیالیستی لە بەرانبەر پڕوپاگەندەی سەرمایەداری بازاری ئازاد و دیمکراسیەکەیدا ناکرێ وەک دەوڵەتێکی سۆشیالیست دیفاع لە کوباش بکەن وە ناتوانن وەک ڕابەڕێکی کۆمۆنیشتیش دیفاع لە کاسترۆ بکەن . .وەک ئەرکی کۆمۆنیستەکان دەبێ پشتیوانی بکەن لە کوبا سەبارەت بە ریفۆرمەکانی نەک بە ستراتیجیەکەی چونکە ستراتیجەکەی سۆشیالیزم نیە ، ستراتیجی کۆمۆنیستەکان سۆشیالیزمە نەک ریفۆرم .
کۆمۆنیستەکان زۆر بە شەفافیانە دەبێ بیرو ڕای خۆیان ڕابگەیەنن وئەو چرایەی ‌هەڵیان گرتوە بۆ ڕۆشنایی بیری کۆمەڵانی خەڵکی ستەم دیدە نەهێڵن کز بێت ،دەبێ هەمیشە ڕووناک بێت. کاتێک دیفاع لە کوبا وکاسترۆ دەکەن وەک خۆی بیکەن زیاتر نا ، هەمیشە ئەو پرسیارە لە بەردەم خۆیان دابنێن ئایا کوبا سۆشیالیست بوو یا سەرمایەداری؟ ئەمە بکەنە پێوانە بۆ دیفاع کردنەکەیان .
بەڵام ئەوەی من بینیم لەم ماوەیەدا و بە دوای مەرگی کاسترۆ پشتیوانی و دیفاع لە کاسترۆ و لە کوبا لە ئاستی خۆی زیاتر بوو بۆ ئەو کەسانەی خۆیان بە ڕابەڕی کۆمۆنیستی کرێکاری دەزانن . کۆمۆنیزمی کرێکاری دەبێ دیفاع بکات لەو دەسکەوتە ریفۆرمانەی لە کوبا بۆ خەلکی ستەم دیدە بە دەست هاتون ولە دژی ئەو گەمارۆی ئابوریەی ئەمریکاو رۆژائاوا بن دەبێ شێلگیرانەلە بەرانبەریدا ڕابوەستن ، دەبێ ئەوە بووترێ کە ئەمە دڕاندانە ترین سیاسەتێکە کە ئەمەریکاو سەرمایەداری بازاری ئازاد ئەنجامی دەدەن لە دژی کوبا وخەڵکەکەی.
دەبی دیفاع لەخەڵکی کوبا بکرێ هەوڵ بدرێ لەوێدا شۆڕشی سۆشیالیستی ئەنجام بدرێ نەک لەوەی کەئێستا دەسەڵاتدارە هەروەک چۆن لە بەرانبەر سەرمایەداری بازاری ئازاد تەنها ئەلتەرناتیڤ سۆشیالیزمە بۆ ئەویش هەروایە وە لەبەرانبەر پروپاگەندەی دیکتاتۆر بوونی کاسترۆ ئەو ڕاستیەیش بڵێین کە ڕژێمی ئەمەریکاو لایەنگرانی بازاڕی ئازادیش دیکاتۆرن ، هەڵبژاردنی ڕاسیستێکی وەک ترامپ وفاشیستێکی وەک ئوردوغان و ئەو هەموو دیکتاتۆرەی کە دیموکراتی و بازاڕی ئازادەکەی ئەمەریکا هەر لە لە سعودیە وخەلیج و پاکستانەوە بگرە تا دروست کردنی قاعیدە و داعیش بەرهەمی ‌هێناوە ، دیکتاتۆریەکەی کاسترۆ هەر هیچ نیە لە چاو ئەوانەی ئەودا .ئەگەر کاسترۆ ٤٧ ساڵ سەرۆکە لە ئەمەریکاش هەر ٤ ساڵ جارێک سەرۆکێک هەڵدەبژێن جیاوازیان نیەهیج کامایان سۆشیالیزمیان دانەمەزراندووە بۆ خە لکی ووڵاتەکەیان بۆ جیهان ، لە کاتیکا ئەمەریکا ڕیژەی تاوانیشی زۆر زیاترە ،هەر لە هێرۆشیماو ناکازاکی وجەنگی ڤیەتنامەوە بگرە تاجەنگی عێراق و سوریا و لیبیا ویەمەن بە سەدان ملیۆن بوونە قوربانی سیستەمی دیمکراتییەکەی ئەمەریکا. لە ئەمریکا دیموکراتی بۆ خەلکەکەی نیە بۆ ئەقلیەتێکی بورژوازیە هەر کاتێ کرێکار توانی هێزی کاری خۆی نەفرۆشێت و کاری بە کرێ ی نەکرد بۆ ئەوەی بژی ئەوە دیموکراتیە.
هەموو دەوڵەتێکی سەرمایەداری ئەگەر چی سەرمایەداری دەوڵەتی بێت یا سەرمایەداری بازاری ئازاد بێت دیکتاتۆریە ئەگەر لێرەو لەوێ هەندێک دەسکەوت و ڕێفۆرم هەیە ئەوە بەرهەمی خەبات و ڕەنجی هێزی چینی کرێکار وچەپ و ئازادیخوازەکان ورادیکالیزمی کۆمەڵگایە نابێ مۆرکی دەوڵەتە بۆرژوازیەکانی لێ بدرێ ببێتە خەسڵەت سیفاتی ئەم دەوڵەتانە وە وەها نیشان بدرێ دەسکەوتی دیموکراتیەکەی ئەوانە .
نابێ کۆمۆنیستەکان وەک چەپەکانی ئەنتی ئیمپریالیست هەڵویست بگرن لە سەر کوبا، چەپی ئەنتی ئیمپریالیست جگە لەوەی کوبا بە سۆشیالیست ناو دەبات هەر هیزێکی تریش لە دژی ئیمپریالیزمی ئەمەریکا بجەنگێ بە شۆڕشگێڕ ناوی دەبات بە ئیسلامی سیاسی جۆری ئێران وحزب اللەو تەنانەت هەندێکیان القاعدە و داعشیش بە شۆڕشگێڕ ناو دەبەن. دەبێ کۆمۆنیستە کرێکاریەکان خۆیان لەم جۆرە هەڵوێست گرتنە بپارێزن کە بەداخەوە ئەوەی بینم لە تۆڕە کۆمەڵایە تیەکان هەندێ لە کۆمێنتی کۆمۆنیستەکان ناشەفاف بوو ، زۆر تر کوبایان وەک سیستەمێکی سۆشیالیست ناساندووە لە باشترین حالەتیاندا هەندێکیان دەڵێن کوبا سۆسیالیشت نیەو و کاسترۆش کۆمۆنیست نەبوو بەڵام لەوەدا ناشەفاف بوون کە ناڵین بۆچی وایە ؟ کە زیاتر لە هەڵوێستی چەپێکی ئەنتی ئەمریکایی و ئەنتی ئەمپریالیستی دەچێت چونکە بە هەموو شێوەیەک وەسفی کوبا دەکەن . ئەگەر هەرکەس چاویان لێ بکات جیایان ناکاتەوە لە چەپە ئەنتی ئیمپریالیستەیەکان لە کاتێکا کۆمۆنیزمی کرێکاری لە دوای خەباتێكی تیۆری دوورودرێژ توانی سنوری خۆی دیاری بکات لە گەڵ ئەم جۆرە چەپە.

سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٧/١١/٢٠١٦




وەڵامێکی کورت بۆ بابەتە درێژەکەی موحسین کەریم … سەردار عەبدوڵا حەمە

دوا بابەتی هاورێ موحسین کەریم سەبارەت بە شەڕی موسڵ بە ناوی ” شەڕی موسڵ و هەڵوێستە جیاوازەکان ‘ بوو وەک خۆشی لە فەیسبووک تاکیدی لەوە دەکردەوە پێش بڵاو بوونەوەی ووتارەکە دەیوت وتارەکە درێژە هیوا دارم وەختان هە بێت بۆ خوێندەوەی ، منیش وەختم بۆ داناو خوێندمەوە .
لە گەڵ ئەوەدا ئەم هاوڕێ یە کۆمەڵیک زانیاری تازەی کردبووە ناو بابەتەکەیەوە و خۆ ی ماندووە کردووە بۆ کۆکردنەوەی ئەو زانیاریانە کەجێگای دەست خۆشیە وهیوای ماندوو نەبوونی بۆ دەخوازم بەڵام سەرەنجام هەر هاتەوە سەر هەمان هەڵوێستی پێشووی خۆی وحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان سەبارەت بە شەڕی موسڵ بەڵام ئەمجارە ڕەخنەی لە حەمیدی تەقوایی و ڕەحمانی حسین زادەش گرت ( کە من ناچمە سەر ئەم لایەنە ) ، وکۆمەڵی فاکتی لە نوسینەکانی مەنسور حیکمەتی هێناوەتەوە بۆ سەلماندنی دروستی هەڵوێستەکەی خۆی و یەکلا کردنەوەی هەڵوێستەکان سەبارەت بە شەڕی موسڵ.(من دەچمە سەر ئەو لایەنە لە نوسینەکەی ).
ئەوەی من لەو فاکتانە تێگەیشتم سەلماندنی نادروستی هەڵوێستەکەی خۆی و حککع وحکک (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ) بوو من هەوڵ دەدەم هەر لەو فاکتانە ئەو نادروستیە بدۆزمەوە پاشان دێمە سەر هەندێ گۆڕانکاری نوێ کە بووەتە هۆی ئەو هەڵوێتسگیریەیان.
موحسین دەڵێ:”لەجەنگی ئەفغانستاندا مەنسوری حکمەت داوای وەستانی جەنگی نەکرد ؟بەپێچەوانەی جەنگی ئەمریکاوە لەدژی عێراق لەساڵی ١٩٩١، لە جەنگی ئەفغانستاندا مەنسوری حکمەت داوای وەستانی شەڕی نەکرد” هەر خۆی هۆکاری ئەمەی ووتووە وە دەڵێت :چونکە بە پێچەوانەی عێراقەوە کە هیچ جەنگێکی لەدژی ئەمریکا ڕانەگەیاندبوو، قاعیدە هێرشێکی تیرۆریستی لەناو خاکی ئەمریکا خۆیدا ئەنجام دابووکە هەزاران کەسی مەدەنی و بێتاوانی کردبووە قوربانی..”
باشە ئەگەر ئەمە هۆکار بێت بۆ ئەوەی مەنسوری حیکمەت داوای وەستانی ئەو جەنگەی نەکرد لە دژی تاڵیبان ئەی بۆ مەگەر داعش هێرشی نەکردوە بۆ سەر خەڵکی ئەمریکاو ئەمجارە بگرە زۆر فراوانتریش هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی لە ئەمریکاو کەنەدا وزۆربەی ئەوروپاش کەوایە ئەگەر مەنسوری حیکمەت بمایە لە ژیاندا دەیگووت ئەم شەڕە دەبێ بوەستی لە کاتێکا هەمان هۆکار بۆ ئەمڕۆش لە ئارادایە. من دەزانم مەنسور حیکمەت ئەم شەڕەی کە ئەوکاتە لە ئارادا بوو بە شەڕی دوو قتبی تیرۆریستی ناساند پێویستە هێزی موتەمدینی دنیا و بزووتنەوەی دژی جەنگ بێت ئە و شەرە ڕابگرێ بە شێوەکی مەبدەئی بەڵام کاتێک هێرشە سەربازیەکەش کرا یە سەر ئەفغانستان ئەو نەیووت شەڕەکەتان بوەستینن چونکە هێزی دژی جەنگ نەیتوانی بێتە مەیدان لەو سەردمەدا شەڕەکە ڕاگرێ وەک بەدیلی سێیەم خۆی بچەسپێنێ ئیتر لە ناو بردنی تاڵیبان ئەوەندە پێویست بوو هێرشە سەربازیەکەی مەحکوم نەکرد کە ئەمەریکا و هاوپەیمانانی کردیانە سەر ئەفغانستان بەڵام ئەو لە گەڵ بۆمبارانی خەڵکی مەدەنیدا نەبوو . بە بەبڕوای من ئەمڕۆ خەتەری داعیش زۆر لە خەتەری تاڵیبان وقاعیدەی ئەوسا زیاترە ئەو هێزی سیێەمەشمان نیە لە مەیداندا ئەی چی بکەین‌هێرشی سەربازیش دەستی پێ کردووە ؟ ئایا دەکرێ بلێن با ئەم شەڕە بوەستێنن تا ‌هێزی خەڵک ئامادە دەکەین هەر چەند کاری زۆری دەوێ؟کۆمەڵگای بەشەری دوو دوژمنی گەورەی هەیە لە لایەک داعیش وئیسلامی سیاسی تیرۆریست لە لاکەی ترەوە هێزە ئیمپریالیستەکان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا وجەمسەرکانی روسیا وئێران وچین. ئەم جەمسەرانەی دووەم دەیانەوێ لە دژی داعیش هێرشی سەربازی بکەن دروستە بڵێین ئێوە ئەم شەڕەتان ڕاگرن چونکە هەردووکتان دوژمنی خەڵکن ، ئەوە وەک ئەوە یە ماڵەکەت ئاگری گرتووە و بەهۆی دراوسێیەکەتەوە کەچی دراوسێیەکەی تر کە هەر دۆستت نیە دێت ئاگرەکە خامۆش بکا پێی بڵێی تۆ هەقت نەبێ دۆستەکانمان دێن بۆ کۆمەکەم ئێستا خۆ تۆش دۆستم نیت!،ئاخر ئەمە ئاگرە هەرکەسێ دەیەوێ بیکۆژێنێتەوە با بیکۆژێنێتەوە دواتر کاری خۆم لە گەڵ ئەودا یەکلایی دەکەمەوە ، دەقیقەن ئێستاش وایە. داعیش خەتریەکەی لەوەدایە کە دەیەوێت یاساو رێسای ١٥٠٠ ساڵ پێش ئیستا بە سەر کۆمەڵگای جیهاندا بسەپێنێ لە ڕێگای داگیر کردنەوە ئەوەی دژی بوەستێت ئاگری تێبەردەدات وقەتل وعامی دەکات ئایا هەرکەسێ لە دژی ئەم ئاگرە بێت خراپە؟ نەخێر.. زۆر جار قسەیەکی باو هەیە دەڵی لە نێوان خراپ و خراپتر کامیان هەڵدەبژێری تۆ ناکرێ بڵیێ هیچ کامیان لە کاتێکا هەر ئەو دوو هەڵبژارەیەت دەداتێ تۆ ناتوانێ بڵێی باشم دەوێ لە کاتێکا باش لە هەلبژاردنەکەدا نیە ئەمە مەنتیقە، بەڵام ئەگەر پێیان ووتی لە نێوان خراپ و باش کامیان هەڵدەبژێری بێ گومان دەڵێی باش هەڵدەبژێرم . ئەمەریکا سەرجەم جەمسەرکان بە وەکیلەکانیانیشەوە لایەنە خراپەکەن مەرامی خۆیان هەیە لەم شەڕەدا بەڵام داعیش خراپترەکەیە ، لایەنە باشەکەش بەرەی سێیەمە واتە هیزی دژە جەنگ خەڵکی موتەمدینی دونیا بەڵام بە داخەوە ئەم بەرەمان ئەو هێزەی نیە کە بتوانێ لە ئیستادا لە بەرانبەر خراپ و خراپترەکەدا سەنگ و قورسایی هەبێت ببوبێتە هەلبژاردەیەک یا لەوانەیە ئەم بەرەیە شەڕ لە دژی داعیش بە کارێکی خراپ نەزانێ . من ئەوەش دەزانم کە جەنگ درێژەی سیاسەتە ، جەمسەرەکان بە دوای ئامانجی خۆیانەوەن کە دابەش کردنەوەی سەرلە نوێ ناوچەکە وجیهانە بەڵام ‌ئێستا لە بژاردەی خراپەکەیە مەنسوری حیکمەت لەم مەنتیقەوە بوو داوای وەستانی شەڕەکەی دژی تاڵیبان وقاعیدەی نەکردچونکە هێزی سێەم بژاردە باشەکە نەیتوانی کاری خۆی ئەنجام بدات من لە گەڵ ئەوەشدام تەنها ئەم ‌هێزە دەتوانێ کۆتایی بە تیرۆرزم بێنی بە یەکجاری بەڵام دەبێ کاری بۆ بکرێ .
موحسین خۆی پەرەگرإفێکی مەنسور حیکمەت دەهێنێتەوە دواتریش قسەی خۆی لە سەر پەرەگرافەکە دەکا وەک ئەو دەڵیت: “کۆمەک بە باسەکەمان دەکا”ئەمەش پەرەگرافەکەی مەنسورحیکمەتە”هەڵوێستی مەبدەئی بەشداریکردنە لەهاوشانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشڕەوی ئەفغانستان بۆ روخاندنی تاڵیبان لەجەرگەی هەلومەرجی ئێستا و بەرقەرارکردنی دەوڵەتێکی هەڵبژێردراوی خەڵکە لەم ووڵاتەدادەبێ ئەمە بەسەر رۆژاواو ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتوەکاندا بسەپێنرێ
کاری یەکەم و مەبدەئیی کۆمۆنیستەکان و بزوتنەوەی بەرەنگاریی جەماوەری ئازادیخوازی دنیا ئەوەیە کە لەپاڵ ئۆپۆزیسیۆنی پێشڕەوو ئازادیخوازی ئەو ووڵاتەدا بوەستێ و بجەنگێ بۆ روخاندنی تاڵیبان .هەروەها هەوڵیش بدات ئەمە بەسەر ئەمریکاو رۆژاوادا کە شەیپوری جەنگێکیان بەناوی جەنگی دژی تیرۆرەوە راگەیاندبوو بەسەر نەتەوە یەکگرتوەکاندا بسەپێنێ .ئەنجا موحسین خۆی دەڵیت : “کەواتە سەرەتا مەنسوری حیکمەت هەڵوێستی مەبدەئی ومەتلوب وەکو بژاردەی یەکەم پێشنیار دەکا. پاشان بژاردەی دووەم دەخاتە ڕوو کە هێرشی سەربازیە بۆ سەر تالیبان وئەفغانستان”.
دەی باشە هەر ئەمە پێچەوانەی هەڵوێستی ئێوە نیە هاورێ موحسین ؟ بەوەی ئێوە تەنها بژاردەی یەکەمتان هەلبژاردوە لە شەری موسڵدا یا ئەم بژاردەیە یا وەستانی شەڕ بەوەی دەڵین ئەم شەڕە بوەستێ لە کاتیکا مەنسوری حیکمەت دوو بژاردەی هەبوو نەیووت ئەو شەڕە بوەستێ لە ئەفغانستان ، هەر ئەم پەرەگرافەی مەنسور حیکمەت بەڵگەیە بۆ ڕاستی قسەکەی من کە دەڵیت: “شەڕ راگه‌ياندنى هيچ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت ئه‌مريكاو رۆژاواش، له‌دژى تاڵيبان ناكرێ مه‌حكوم بكريت”
موحسین کەریم لە جێگایەکدا بەڵگەی ئەوە دەهێنێتەوە کە بارو دۆخی ئەوکاتەی ئەفغانستان جیاواز بوو ،تا بتوانێ پاساوێک بێنێتەوە بۆ هەڵوێستەکەی ئێستای خۆیان ، باشە من دەپرسم ئەگەر بارودۆخەکەت پێ جیاوازاە بۆچی ئەم هەموو پەرەگرافەی مەنسور حیکمەت دهێنیتەوە تا لەو رێگەیەوە بتوانی حەسمی هەڵوێستەکەی خۆتانی پێ بکەیت ئە م سەرئێشەیە بۆچی ؟
موحسین دەڵێت :”ئەوەی ئەمریکاو ناتۆ لە ئەفغانستاندا کردیان و هێشتاش بەردەوامن، روخاندنی کۆمەڵگاو مرۆڤ و ئیرادەی خەڵکی ئەفغانستان بوو لەپاڵ لابردنی تاڵیبان و قاعیدە لەسەر کورسی حوکم کە خۆیان دایان نابوون و هێنانی کۆمەڵێك تاڵیبان وقاعیدەی تر بۆسەر حوکم ” هاورێ موحسین پێشبینی ئەوە دەکا دوای شەڕ ، موسڵیش وەک ئەفغانستانی لێ دێ . بۆیە داوای وەستانی ئەم شەڕە دەکات . بەڵام من دەپرسم ئەفغانستانی ئێستا باشترە یا ئەفغانستانی سەردەمی حوکمی تاڵیبان ؟ لە کاتێکا سەردەمی حوکمی تاڵیبان وەک سەردەمی حوکمی ئێستای داعش وایە لە موسڵدا ، چاو لە ئەفغانستانی دوای حوکمی تاڵیبان بکە چەندە جیاوزاترە ؟! ڕاستە هێشتا شەڕ هەیە و کوشتار هەیە ، ڕاستە چەندین حیزبی کۆنەپەرست و ئیسلامی سیاسی هەیە بەڵام لەولاشەوە چەندین ڕێکخراوەی سیاسی هەیە زۆریشیان چەپ و ئازادی خوازن ، زۆر رێکخراوی مەدەنی ورێکخراوی ژنان هەن کە زۆر جەسورانە بەرگری لە مافی مرۆڤ و مافی ژن دەکەن بە ئازادانە بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لە دژی کوشتنی ژنان ولاقەی ژنان بەشێوەیەکی گەورە بەڕی دەخەن ، لە سەر پێشێل کردنی ئازادی سیاسی خەلکی ناڕەزایەتی دەکەن ، میدیای سەربەخۆ لەوێ کاردەکەن ، رەخنە لە دەسەلاتی ئێستا دەگرن … کوا ئەمانە هەبوون لە سەردەمی حوکمی تاڵیبان . بۆ من ئەگەر بارودۆخەکە ی موسڵ لە دوای شەڕ وەک ئیستاێ ئەفغانستانی لی بێت باشترە لە بارودۆخی ئێستای ژێر حوکمی داعش بۆیە ناکرێ ئەم تەجروبەی ئەفغانستان ببێتە بەڵگە بۆ داوا کردنی وەستانی شەڕی ئێستای موسڵ .
چاوکەن موحسین دەڵێت :” شەڕێك مەحکوم نیە کە لەپاڵ کوشتنی هەر تیرۆریستێکدا چەندین مناڵ و خەڵکی مەدەنی نەکوژرێن و دەیان هەزاریان لەژێر مووشەکباراندا گەمارۆ نەدرێن و لە سەرەی مەرگدا چاوەڕێی چارەنوسی خۆیان نەکەن ماڵ و گەڕەك و خوێندنگاو خەستەخانەو وێستگەکانی ئاوو کارەبا خاپوور و وێران نەکرێن “. لێرەدا ئەو ڕاستیە بڵێم موحسین زۆر هیومانیستە زۆر دڵگرانە بە کوشتنی خەڵکی سیڤیل بە ڕادەیەک هیومانیستە کە تەنها بۆ ئەو خەڵکە دڵگرانە کە لە شەرەکەدا دەکوژرێن بۆیە داوای وەستانی شەڕ دەکات بەڵام هیومانیست نابێت کاتێک داعش تا بمینێ زۆر لەوە زیاتر خەڵک دەکوژێ بە خۆ تەقاندنەوە و بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بە پە لاماری وەحشیانە بۆ سەر خەلكی مەدەنی بە ئاگر تیێبەردانی خەڵکی سیڤیل بە کەنیزە کردنی ژنان وئەو هەموو کوشتن سەر بڕینە ،هیچ رێزیک بۆ یاسا ورێسای ئینسانی دانانێت حوکمی یاسا قورەیشیەکان بەسەر سەرتاپای ئەو کۆمەڵگایاندا دا دەسەپینێ کە سادە ترین ماف بۆ ئینسان بە ڕەوا و بە رەسمی ناناسێ ( دیارە من ناڵیم موحسین وای وتووە بەڵام تاکتیکی وەستانی جەنگ ئە ومانایە دەبەخشێ )، مەنسوری حیکمەت لە بەر ئەوە بوو داوای وەستانی هێرشی سەربازی نەکرد بەڵام داوای وەستانی بۆمبارانی خەلکی مەدەنی دەکرد کەچی ئێوە لە بەر بۆمبارانی خەلکی مەدەنی داوای وەستانی شەڕ دەکەن. لێرەدا هەقمە بپرسم هاورێ گیان بۆچی ئێوە زۆر ستایشی کۆبانی دەکەن ؟مەگەر لە کۆبانی خەڵکی سیڤیل نەکوژرا و شار خاپور نەکرا هەر خودی فرۆکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان شاریان تەخت نەکرد زیاتریش لە ئێستا ی شەڕی موسڵ ؟بۆ هەر ئەو کاتە پێشمەرگەی پارتی ویەکێتی نەچوون بۆ کۆمەک و شەرکردن ؟ یەپە ژە و یەپەگە مەگەر شەڕیان نەکرد ؟خۆ ئەمانە شەڕی وەکالەتیان دەکرد ؟بۆ ستایشی ئەو شەڕە تان کرد و داوای وەستانیتان نەکرد ؟ یا بۆ داوای وەستانی شەڕەکانی تری وەک شەڕی رومادی و تکریت وفەلوجەومەنبەج تان نەکرد ؟خۆ لە شەری کۆنترۆل کردنەوەی ئەو شارانەدا هێزی خەڵک لە مەیداندا نەبوو جگە لە کۆبانی ئەو هێزە هەبوو ئەویش ئەگەر بۆمبارانی هاوپەیمانان و پیشمەرگە نەبوایە ئەویش کۆنترۆل دەکرا لە لایەن داعشەوە ، لە کاتێکا جەمسەری شەڕکەرەکان هەر ئەوانەن ئەمڕۆ شەڕی موسڵ دەکەن بە ڕاستەو خۆ یا بە وەکالەت ،ئەمەیە دەڵین بانێکە و دوو هەوا.!!!
من پێم وایە ئەمجۆرە هەڵوێستانە پاسیفیستانەیە و هێزی هەردوو حیزبی حککع وحککەی زەعیفتر دەکات بەوەی ژمارەیەکی تر لە کادران ئەندامانی ئەم حیزبانە وچەندین کادیر ولایەنگری تری کۆمۆنیزمی کرێکاری دەرەوەی هەردوو حزب کە دڵیان بەو حیزبانە خۆش بوو کەوتنە بەرەیە کی تری بەرانبەر هەردوو حیزبەوە متمانەیان کەمتر بووەتەوە پێ یان کە سەرجەم بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لیی زەرەرمەندە . وەک چۆن ڕابەرانی (حیزبی حیکمەتیست_ خەتی رەسمی) هەمان هەڵوێستی حککع وحککەیان هەیە کە پێشتریش لەم جۆرە بۆچوون و هەڵوێستانەیان بووە کە دیارە بووە هۆی زیاتر بچووک بوونەوەیان و ئێستا لە پەراوێزدان هیچ سەنگ وقورسایەکیان نەماوە بە سەر ڕووداوەکانی ئێران و وناوچەکەوە ئەم جۆرە هەڵوێستانەش هەردوو حیزب بەرەو ئەو مەنزەڵگایەی ئەوان دەبات بە داخەوە.

سەردار عەبدوڵا حەمە
• ٢٠/١١/٢٠١٦




هیچ بیانویەک ڕەوا نیە بۆ برسی کردنی خەڵك ! … سەردار عەبدوڵاحەمە

جەنگ لە گەڵ داعش ئەو بیانووەیە کە خەڵکی کوردستانی پێ دەترسێنرێ و دەکرێتە بیانوو بۆ برسی کردنیان و مووچە بە کرێکاران و مامۆستایان فەرمانبەران وپێشمەرگە وپۆلیس وخێزانی شەهیدان وخانە نشینان نادرێ یا نیوە مووچە وچارەکە مووچەیان پێ دەدرێ . دەسەڵاتدارانی سەرمایە لە هەموو کاتێکدا بیانوویەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێش تەنانەت توێژەناوەندەکانی کۆمەڵگا وەک مامۆستا وفەرمانبەر برسی بکەن نانیان ببڕن و بکە بیانخەنە ناو لەشکری برسیەکانەوە. بیانووی شەڕ لە گەڵ داعش یەکێکە لەو بیانوانە کە دەسەڵاتدارانی موفتە خۆری بورژوازی کورد بە کاری د‌‌ێنی بۆ ئەم مەبەستە.
خەڵکی کورستان زۆر لەوە هۆشیاترن باوەر بەم درۆ شاخدارە بکەن کە دەسەڵاتدارانی سەرمایە لە کوردستاندا بە کاری دەهێنن بۆ فریدانیان وە چاک لەوە گەیشتوون سەروەت و سامانی کوردستان زۆر لەوە زیاترە کە هەم شەڕی داعشی پێ بکرێت وهەم مووچەشی پێ بدرێ ، داتاکانی خۆیان سەبارەت بە دەسکەوتی بەرهەمی نەوت و گومرگ و باجەکانی سەر خەڵک ڕۆژانە ڕاستی ئەو بۆچونەمان پێ دەڵێن ، ئەوەمان پی دەڵین ئەو هەموو پارەیە کە بەدەست دێت ئەگەر بەیەکسانی دابەش بکرێ باشترین ژیان بۆ خەڵک دابین دەبێ و باشترین شەڕیشی پێ دەکرێ لەگەڵ داعشدا .. ئاشتی هەورامی ووتی : ئەگەر نرخی١بەرمیل نەوت ببێتە ١٠٠ دۆلاریش ئەم بارودۆخە هەروا دەبێت ، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئەو پارەیە بۆ گیرفانی بازرگانە سیاسیەکانی دەسەڵات دەچێت بۆیە بارودۆخەکە هەروا دەمێنیتەوە ، هەروەها نیچیرڤان بارزانیش ووتی : ئەوەی ئێمەو بە سەر ئەم میللتەماندا هێنا لە شوێنێکی تر بوایە شتی زۆر خراپ ڕووی دەدا . ئایا ناکرێ ئەم قسانە سەلـمێنەری ئەو ڕاستیە بن کە ئەم دەسەڵاتە خۆیشی دەزانێ تاوانبارە بەرانبەر بە خەڵک؟ برێخت ڕاستی ووت : هەرکەسێ لە ڕاستی تێ ناگا گەمژەیە ئەوی تیێ دەگاو خۆی لی لا ئەدا تاوانبارە . دەسەڵاتی کوردی خۆی لەو ڕاستیە گەیشتووە کە تاوانبارە بەڵام ئەوانەی دەوروپشتیان وکۆیلەکانیان تێ نەگیشتوون دەنا دەبووئەمڕۆ ئەوانیش لە ڕیزی ملیۆنی خەڵکی کوردستاندا بوایەن و داوای سزادانی ئەو تاونبارانەیان بکردایە نەک بۆ ئەو دەسەڵاتە بپاڕێنەوەو بکڕوزێنەوە .
ئایا دەکرێ شەڕی داعش ببێتە پاساو بۆئەم تاوانەیان ؟داعشێک کە خۆیان ودۆستەکانیان لە ئیمپریالزمی ڕۆژئاوایی دروستیان کردوە دەستیان گرتووە و هێناویانە ئەم ناوچەیەوە تا بتوانن رێگا خۆش بکەن بۆ ئەم تاوانە گەورەیە ی بەرانبەر بە خەڵک ئەنجامی دەدەن وە تەمەنی دەسەڵاتەکەیانی پێ درێژ بکەنەوە . مێژوو نیشانی داوە ئەو جۆرە پاساوە و جۆرێکی فریوکاریە و ناکرێ تا سەر بێت بۆ دەسەڵاتدارانی چەوسێنەر وەکو دەڵین پەتی درۆ کورتە بەزۆریش درێژ ناکرێتەوە . خۆپیشاندانەکانی ئەم هەفتەیەش ئەوەیان نیشان دا کە چیتر مامۆستیان و کارمەندان و کرێکاران باوەر بەم پاساو و درۆیانە ناکەن . خەڵکی کوردستان تەجروبەی حیزبی بەعسیان لەلایە کە کاتی خۆی لە ساڵەکانی هەشتاکاندا شەڕی ئێران و عێراق هەبوو وە شەڕی ١٩٩١ و ٢٠٠٣ لەگەڵ ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی هەبوو هەمیشە لە لای پروپەگاندەکانی سەدام وبەعس ئەو شەڕانە دەکرانە بیانوو وە پاساو بۆ ئەوەی خەڵکی عێراق هەموو نەهامەتیەک قبوڵ بکەن لە بەرئەوەی ووڵات لە حالەتی شەڕدایە ونیشتمانمان لە مەترسیدایە و دەیانگووت ناڕازی مەبن و بێ دەنگ بن. کەچی دوای شکستی ئەو ڕژێمە وە پاش ڕووخانی دەرکەوت کە سەدام وکوڕەکانی و بنەماڵەکەی چەندە سامانیان کەڵەکە کردبوو ، چەندە کۆشک ڤێلایان لە بن دەستدا بوو چەندە ئاڵتوون ودۆلاری سەفتە کراویان لابوو .
زۆر جار هتلەر وسەدام وخومەینی و بەشار ئەسەد وقەزافی و بن عەلی وعەبدولاسالح و پاشای سعودیەو وئەمیرەکانی خەلیج دەبنە نموونە لە جیهاندا بۆ زاڵم بوونیان وە دەخرێنە تای تەرازووەوە تا سەرکردەکانی تریان پی بپێون کە من باوەرم وایە سەرکردەکانی کورد ئەگەر بەم ترازووە بپێورێن کێشی تاوانەکانیان کەمتر نابێ لەتاوانی ئەو دیکتاتوروفاشیستانە لە بواری گەندەڵی دزی کردندا.
ئەگەر بە خەڵکی دەڵین ئارام بگرن ئێمە لە شەڕداین لە گەڵ داعش ئایا خۆیان ئارامیان گرتووە ؟ ئایا کە نانی ئەو خەڵکە دەبڕن بەم پاساوەیان لە خۆشیانی دەبڕن ؟وەڵامەکەی ئەوەیە نەک خۆیان ئارام ناگرن و نانی خۆشیان نابڕن بەڵکو بە بیانوووی ئەو شەڕەەوە بەرپرسەکان سەفتە ی دۆلارەکانیان بەرزتر وبەرزتر دەکەنەوە بازار بۆ بانکەکەکانی تورکیاو ئەوروپاش زیاد دەکەن بەهۆی کەڵەکەی سەرمایەکانیانەوە لەو بانکانەدا . مێشکی خەڵکیان بردووە بەوەی دەڵین ئێمە لە حالەتی جەنگداین دەبی وەزعەکە قبوڵ بکەین وە فریوکارانە لە ڕاگەیاندنەکانیانەوە فریوی خەڵک دەدەن ، وەک نێچیرڤان بارازانی ووتی : ئێمە مەمنوونی خەڵکی کوردستانین کە تەحەمولی ئەم وەزعەیان کردووە ……بەڵام ئایا خودی نێچیرڤان ودەسەڵاتدارانی تر ئەو تەحەمولەیان کردووە و مووچەیان وەرنەرگرتوە وسامانیان کۆ نەکردوەەتەوە وە بەردەوام لە خۆشترین ژیانی شاهانەدا نەبوون ؟!.
هەموو مەترسی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ وەیە واتە ٢ ساڵە بەڵام دزین و بە تاڵان بردنی سامانی کوردستان و سیاەسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان و گەندەڵی ٢٥ ساڵە دەستی پێ کردووە بۆیە بیانووی شەڕلە گەڵ داعش بۆ برسی کردنی خەڵک بیانوویەکی پووچە مەگەر تەنها کەسانی بێ ئاگا باوەڕیان پێ بهێنن.
تاکە هۆیەک بووەتە هۆی ئەوەی ٢٥ ساڵە ئەم دەسەڵاتە ئەمەی بۆ بچێتە سەر نەبونی بەدیلێکی سیاسی شۆڕشگێڕە کە لە هەوڵی ڕێکخستنی خەڵکدا بێت بۆ بە دەست هێنانی دەسە ڵاتی خۆی کە سامانی کۆمەلگا بداتەوە بە کۆمەڵگا و بەیەکسانی دابەش بکرێ وە سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا لێ ی بەهرەمەند بێت ، وا هەست دەکەم ئێستا خەڵک خەریکە بەو ئاکامە دەگات کە تەنها خۆرێکخستن لە دەرەوەی بازنەی حیزبەکانی دەسەڵاتدا ڕێگا چارەیە ، وە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا ئەو تروسکەی ئاسۆیە دەبینرێ بەڵام هێشتا پێویستی بە کاری زیاترە بۆ هەڵهاتنی و بۆ ڕزگار بوون لە دەست ئەم جانەوەرانەی دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی کوردستان.

سەردار عەبدوڵاحەمە
١٢/١١/٢٠١٦




وەستانی ئەم جەنگە ” تاکتیکێکی ” دروست نیە هاورێ سامان کەریم … سەردار عەبدوڵا حەمە

هاوڕێ سامان کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق لە وەڵامی چاوپێکەوتنێکی هەفتەنامەی “کمونیست ” لە گەڵ هاوڕێ ‘ فاتیح شێخ” ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری _ حیکمەتیست دا ،دیسانەوە وەک بەیانی حیزبەکەی تاکید لە سەر وەستانی ئەم جەنگە دەکاتەوە وەک تاکتیکێکی واقییعی و دروست .
بەڕای من بۆ هەر هێزێکی سیاسی تاکتیک بۆ هەلومەرجێکی دیاریکراو موشەخەسە کە لە سەر بنەمای هێزو هاوسەنگی ئەو هێزە سیاسیە لەمەیدانی کێشمەکێشەکاندا دا دەنرێ. حیزبێکی سیاسی خاوەن ئۆتۆریتەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەهێز ناتوانێ هەمان تاکتیکی هێزێکی سیاسی کەم ئۆتۆریتە ویا حاشیەیی هەبێت ، تاکتیکی سیاسی دەبێ ئیمکانی چێ بە جی کردنێ هەبێت ئەنجا دابڕێژڕێ ئەگەر ئەو ئیمکانەی نەبوو تەنها لە سەر کاغەز یا بڵێم بۆ ئەمرۆ تەنها لە سەرپەیجی ئینتەرنێت دەمێنێتەوە .
سامان کەریم دەڵێ :”کەواتە باسەکە باسی تاکتیکە جیاوازەکان، باسی تاکتیکی چینە جیاوازەکانە، باسی ڕوانگە چینایەتیە جیاوازەکان و مێسۆدە جیاوازەکانە، باسی قۆناغیکە لە مێژوو، باسی ڕوداوو جەنگێکە کە مۆر لە ئایندەی ئێمەو نەوەکانی داهاتوشمان دەدات”،( هێڵی تاکید هی منە ) باشە لە قۆناغێکی مێژوویی وەک ئەمڕۆدا تا چەندە دەکرێ ئەو تاکتیکەی سامان کەریم و حیزبەکەی دروست و واقیعی بیێت ، چۆن ئەم تاکتیکە واتە “وەستانی جەنگ ” عەمەلی دەکرێتەوە لە ژێر ئە و فشارەی کە سامان و حیزبەکەی باسی دەکا هێزی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی جیهانە لە کاتێکا ئەمڕۆ ئەو هێزە ئینسانیە ئەو جەنگە رەد ناکاتەوە لە دژی داعش ئەگەر وانیە ئەم هێزە بۆ نایەتە مەیدان نەک نەڕژانە سەر شەقام وەک ساڵەکانی ١٩٩١ و ٢٠٠٣تەنانەت نەمان بینی و نەمان بیست ئەم شەڕەش مەحکوم بکەن لە هەمان کاتدا بەرەی ئازادیخاوزی جیهان ئەوە دەزانێت کە ئەو هێزانەی ئەمڕۆ پەلاماری داعش دەدەن لە دەورانێکیدا خۆیان داعشیان دروست کردووە وە خۆیان بەرژەوەندیان هەیە لەم جەنگەدا . یا با ئەوە بڵیین تۆ خۆت چەندە ‌هێزت ئامادە کردوە و چەندە توانیوتە هێز هەڵخڕینی بیخەیتە مەیدانەوە بۆ ئەو مەبەستە خۆ حیزبەکەی خۆشت لە هیج شوێنێک هەڵنەستا ناڕەزایەتیەک دەرببڕێ دژی ئەم جەنگە بۆ؟. سامان خەمی نەوەکانی ئایندەیەتی بۆیە ئەم تاکتیکەی هەڵبژاردووە ، من پێم وایە ئەگەر چاوەڕی ی ئەم تاکتیکە بین ئەوا داعش لە دەرگای ئەو ماڵەی سامان کەریمیش دەدات وە داوای بەیعەتی لێ بکات.
سامان کەریم باس لە شەڕەکانی سوریا و یەمەن و لیبیا دەکا پێی وایە دەبێ لە بەرانبەر هەموو ئە و شەڕانەدا هەڵوێستی کۆمۆنیستەکان یەک شت بێ ئەویش وەستانی ئەو شەڕانە بێت چونکە کۆمۆنییزم ومارکسیزم لۆکاڵی نیە . منیش دەڵیم وایە کۆمۆنیستەکان لۆکاڵی نین وجیهانین وە قسەی خۆشیان هەبووە لە سەر ئەو جۆرە شەڕانە ، وەک مەنسورحیمکەت کردی لە بەرانبەر تاڵیباندا. کۆمۆنیستە کان بەرچاو ڕوونن ودەزانن کام ‌هێز مەترسی گەورەیە و کام رێگا نزیکە بۆ دەست کۆتا کردنی ئەو هێزە لە سەر ژیانی خەڵک ئەو ڕێگایە مەحکوم ناکەن. باشە من لە خۆت دەپرسم ڕووداوی داعش لەموسڵ لۆکالیە یا جیهانیە ؟ئەوە هەموو جیهان وەک خۆت دەڵێ ی بەشدارە لەم شەڕەدا ئیتر کۆێ ی لۆکالیە! ئەگەر لۆکالی بێت من پێم وایە مەنسورحیکەمتیش بەم پێوەرەی تۆ دەبێتە لۆکالی کاتی لە بەرانبەر تالیباندا هەمان هەڵوێستی ئێمەی گرت کە پێی وابوو نابێ لە بەرانبەر هێرشی سەربازیدا بۆ سەر تالیبان ” نا ” بووترێ لە کاتێکا تەنها هەڵوێستی لە بەرانبەر تاڵیباندا گرت بەو شێوەیە . من پێم وایە دەبێت لە بەرانبەر هەمان ئەو شەڕانەی لەو وڵاتانەی باست کردوە هەمان هەڵوێستمان هەبێت هیچ هێڕشێکی سەربازی بۆ سەر تاڵیبان و القاعیدە وداعش مەحکوم نەکەین داوای ڕاگرتنی نەکەین من پێم وایە مەنسور حیکمەت ئەگەر لە ژیاندا بوایە هەروای دەکردو ڕەخنەی لە ئێوە دەبوو وەک چەندین جار ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ڕابەری ئەوکاتەی ئێوە گرتوە لە کاتی ژیانیدا . من دەڵیم ئەم هێزانە ئیتر مەترسی گەورەن لە سەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە شێوەیەک دڕندەن کە هیچ بنەمایەکی مرۆڤ دۆستی قبوڵ ناکەن ئەمانە وەک پەتایەکی کوشندەن وەک چۆن جاروبار ڤایرۆسێکی کوشندە بڵاو دەبێتەوە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێش هەموو شتێک دەبێ ڕووبەڕووی ئەو ڤایرۆسە بێتەوە بە تایبەتی بۆ لە ناو بردنی بە خێرایی ، ئەم ‌هیزە تیرۆریستانەی ئیسلامی سیاسیش بەو شێوەن . هەر ڕێگایەکی زۆر نزیک دەبێ قبوڵ بکەین بۆ لە ناوبردنیان . من دەزانم ئەو شەڕانە قوربانی دەوێ لەوانەیە خەڵکی تیا بچیت ، ئاوارە بێت بەڵام مانەوەی ئەو هێزە تیرۆستانە ی ئیسلامی سیاسی وە داعش زیانەکەی گەورەترە ، خۆشبەختانە ئەمڕۆ هێزی ئازادیخواز و ئینسان دۆستی جیهانیش ئەوەی سەپاندوە بەسەر ئەو هاوپەیمانان وهێزەکانی پەلامەردەردا کە خۆیان دوور بگرن لە بۆمبارانی خەڵکی سیڤیل و مەدەنی تا ئێستاش هیچ قوربانیەک باس نەکراوە لەم شەڕەی موسڵدا بە هۆی بۆمبارانەوە بیچگە لە ئاوارە بوونی خەلك نەبێت کە دەکرێ ئێمەیش لەم بوارەدا فشارەکانمان زیاتر بکەین . .
چ سامان کەریم چ بەیانی حیزبەکەشی ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئەم شەڕە بۆ لە ناردبردنی داعش نیە بۆ دابەشکردنەوەی ناوچەکە و جیهانە بە سەر جەمسەرەکاندا منیس هاورام بەڵام ئەگەر ئەوەش بکەن زیانەکەی کەمترە لە بوونی داعش وە ئەگەریش بە نیاز بوون جەنگی جیهانی هەلگیرسێنن خەڵکی ئازادیخواز و ئینسانی دۆستی جیهان و ئێمەش هەڵوێستێکی ترمان دەبێت .وە پێمان دەڵین لە وانەیەهێرش بەرەکانی سەر موسڵ خۆیان داعشێکی تر دروست بکەنەوە ئەمجارە بێ ڕیش بن نموونەشیان هێزە سوونی شیعەکانی ترە لە وانەیە ئەوان بەردەنە گیانی خەڵكی موسڵ من پێم وانیە هیچ کام لەم هێزانە وەک داعش بن ئەگەر واقعیانە بیر بکەینەوە ئەمانەش ڤایرۆسن بەڵام یەکسان نین بە داعش ئەمانە ناچن خۆیان بتەقێنەوە بە جارێک سەدان وهەزاران کەس بکوژن لە خەلكی بێ گوناهی سەر جادەکان و لە کارگە ومەیدانی کرێکاراندا و لە قوتابخانە کان وخەستەخانە ومزگەوتەکاندا ئەمانە ناچن کچ و ژنی یەزیدی ومەسیحی بکەنە کەنیزە ولە بازاردا کڕین و فرۆشتنیان پێ بکەن یا لە ناو قەفەسدا ئاگریان تێبەردەن ، ئەمانە ناچن ،وەک داعش هاورەگەزبازەکان و بێدینەکان و ئازادیخاوازان بکوژن وسەریان ببڕن لە وانە یە ئەمە بکەن لیڕەو لەوێ بەڵام بە پێ ی قانون نایکەن وەک داعش دەیکا ، ئەمانە تەنها مەترسی ئەوەەیان لێ دەکرێ کە شەڕی تایفی هەڵگیڕسێنن بەڵام ئێستا هەموو فشارێک لە ئارادیە بۆ ڕوونەدانی ئەم کارەساتەش ، هەرچۆنێک بێت ئەمانە دەسەڵاتێکیان پێ باشترە لەو دەسەڵاتەی داعش کە دەسەڵاتێکی ئەوپەری تۆندڕەوەی میلیتانتنی و عەسکەری و وەحشیە ئەمانە دەسەڵاتێکی پەرلەمانیان قەبوڵە هەرچەندە بە لای ئێمەوە دەسەڵاتی پەرلەمانی ناتوانێ جواب دەرەوە بێت بە خواستی کۆمەڵگای بەشەری ودەسەڵاتی ئەقلیەتی کۆمەڵگایە کە دەسەڵاتی بورژوازیە . بەڵام وەک مەنسوری حیکمەت دەڵێ من دەسەڵاتی پەرلەمانیم پێ باشترە لە دەسەڵاتی میلیتانتی و سەربازی .
هەر لەسەر ئەو بنەمایانەی باسم کرد پێم وانیە تاکتیکێکی دروست و واقیعیتان هەڵبژاردبێ هاوڕێ سامان کەریم.

سەردار عەبدوڵا حەمە
٣٠/١٠/٢٠١٦




سەرکەوتن بە سەر داعش دا خواستێکی جیهانیە! … سەردار عەبدوڵا حەمە

ئەو کاتەی شاری(مەنبەج) لەسوریا بە ڕێگای سەربازی و لەلایەن هێزەکانی سوپای سوریای دیموکراتی( یەپەکە ویەپەژەوچەندین هێزی عەرەبی ومەسییحی ویەزیدی) ئازاد کرا خەڵك لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەیان بڵاو کردەوە سەبارەت بە خەڵکی شارەکە کە چەندە تینووی ئازادین چەندە پێویستیان بە کەش و هەوایەکی ئازادانەیە کە لایەن داعشەوە لێیان زەوت کرابوو ، بینیمان چۆن ژنان وکچان جلوبەرگی ئیسلامی داعشیان فڕێ داو بینیمان ئەوانەی ئارەزووی جگەرە کێشانیان بوو چۆن جگەرەکانیان دادەگیرساند.
دیارەخەڵکی شاری موسڵێش هەمان بارودۆخیان هەیە ئایا دەکرێ بەو خەڵکە بڵێین دانیشن ئەو هێزانەی ئەمڕۆ گەمارۆی موسڵیان داوە هێزی ئەو جەمسەرانەن کە خۆیان داعشیان دروست کردووە وە نایانەوێ داعش لە ناو بەرن درۆ دەکەن ئەوە نیە سەرکردەکانیان دەنێرن بۆ رەقە؟ . ئایا دروستە بڵێین دەبێ پەلاماری سەربازی موسڵ ڕاگیرێ؟ یا دروستە ئەوەبڵێێن تەنها هێزی خەڵکی موسڵە دەتوانێ کۆتایی بە تیرۆزیزمی داعش بهێنی ؟ وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە نەخێرە ، ئەو خەڵکە دەیەوێ ئازاد بێ لەو زەلکاوەی داعش ڕزگاری بێ ئیتر ناپرسێ ئەوە کێ یە ڕزگاری دەکا هەرکەسێ دەستی بگرێ ئەو ڕازیە هەروەک ئەوەی لە مەنبەج و رومادی و تکریت و جەلەولا وکۆبانی ڕووی دا، ئایا کارێکی خراپ بوو ئەم شارانە ئازاد کران بێ گومان نەخێر کارێکی خراپ نەبوو . ئەگەر خەڵک لەو قەفەسی بەندیخانە لەوقەسابخانە ی ئینسان سەربڕین وکوشت وکوشتارەی داعش بێتە دەرەوە و ژنان حیجابی ئیجباریان فڕێ بدەن، پیرەکان جگەرەکانیان بکێشن وگەنجەکان گوێ لە مۆسیقاو گۆرانی بگرن و سەتەلایتەکانیان دانێنەوە و لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا پەیوەست ببنەوە بە گەنجانی جیهانەوە کارێکی خراپە؟ بێ گومان نەخێر ئەوە دەسکەوتێکی گەورەیە بۆیان جا هەرکەس ئەمەیان بۆ بکات گرنگ نیە کێیە . خۆ ناکرێ ئێمە چاوەڕیی ئەوە بکەین خەڵک خۆی خۆی ڕزگار بکا بوەستێ تا ئیرادەی خۆی دروست دەکا ئایا چ کاتێک ئەم ئیرادە و هێزەی خەلک دروست دەکرێ ؟ دیار نیە! تا ئایندەیەکی نادیار . ئەمە قسەی بەیانی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستانە . کە یەکێکیان داوای ڕاگرتنی ئەم شەڕە دەکا یەکێکیشیان هیچ ئومێدیکی بەم هێرشە سەربازیەی ئێستا نیە تەنها ڕێگا بە هاتنە مەیدانی ئیرادەی خەلکی موسڵ و عێراق و کوردستان دەزانێ بۆ لە ناوربردنی داعش ، واتە ئەویش بە ناڕاستەوخۆ هەر دەڵێت ئەم شەڕە ڕاگیرێ و بوەستێ.
من باوەڕم بە ئیرادەی خەڵک زیاترە لە هەر هەوڵێكی تر . هیچ هێزیک بەرگەی ئەم ئیرادەیە ناگرێ وەک ئەوەی لە کۆبانی و کاتی خۆی لە لینین گراد هەبوو . نە تۆپ نە تەیارەو نە ساروخ نەهیچ چەکێکی پێشکەوتوو ناگاتە ئیرادەی یەکگرتووانەی خەڵک بە ڵام بە داخەوە بە هەر هۆیەکەوە بێت ئەم ئیرادەیە ئێستا لە مەیدان دا نیە بەڵام ئەمە ئیتر بە و مانایە نیە هیچ ڕێگایەکی تر پەسەند نەکەین تا ژیانی خەڵکی ئەگەر کەمێکیش بگۆڕێ ، هەروەک لە خەباتی ئابوریدا باوەڕمان بە خەباتی سەندیکاکانیش هەیە ئەگەر دەسکەوتێ بۆ چینی کرێکار بە دەست بێنێ . لە باری ئەمنی وئارامیشەوەدەبێ باوەڕ بە هەر ڕێگەیەکی تریش بکەین کە بتوانێ ئەمە دابین بکا جا ئەگەر لە سەداسەدیش نەبێ بە هەر ڕادەیەکیش بێت لە ئاست سفرەوە بەرەو ژوورتر بێت .
من پێم وایە تیرۆیزمی ئیسلامی بە تایبەتی داعش بەم هێرشە سەربازیە دەستی کۆتا دەکرێ لە سەر ژیانی خەڵكی موسڵ و دەوروبەری ، خەڵک ئەو هەموو سەرکوت و سەربڕینەی داعشی لە کۆڵ دەبێتەوە شاری موسڵ وەک شارەکانی تر دەکەوێتە ژێر کۆنترۆلی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و کوردستانەوە واتە خەڵکی شاری موسڵ بە هەموو بیرو باوەڕە دینی و غەیرە دینی وقەومیەکانیەوە دەتوانن پێکەوە ژیان بکەن وەک خەڵکی شارەکانی بە غداو بەسرەو کەرکوک و هەولێرو سلێمانی ، ئەنجا کێشەی خەڵکی شاری موسڵ وەک هەمان کێشەی خەڵکی ئەم شارانە دەبێ لە گەڵ دەسەڵاتدا . کەمن ئەمە بە ئاستێکی بەرزتر دەبینم بۆ ژیانی خەڵک تا ئەوەی داعش بمێنیتەوە بە سەر ژیانی ئەو خەڵکەدا کەنە مەسیحی نە یەزیدی نە کاکەیی نە کۆمۆنیست نە شوعی نە ئازدیخوازان ونە سکۆلاریستەکان بۆیان نیە لە ژیڕ دەسەڵاتی داعشدا بژین ژنەکانی ئەمانە یاسەر دەبڕدرین ئاگریان تێ بەر دەدرێت یالاقە دەکرێن یا کڕین وفرۆشتنیان پێ دەکرێ ، لانی کەم ئەم جۆرە دیاردەو تاوانانە لە دەسەڵاتەکە ی بەغداو هەولێردا نابینین .
ناکرێ ئێمە داوای ئەوەبکەین ئەم شەڕە بوەستێ دەبێ داوا بکەین ئەم شەڕە بەردەوام بێت تا سەرکەوتنی بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێ داوا بکەین بۆمبارانی خەڵکی بێ گۆناه بوەستێ لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان و سوپای عێراق و پیشمەرگە یا پەکەکە ویەپەکە و هەر هێزێکی ترەوە بێت ، تەنانە دەکرێ ناڕەزایەتی دەربڕین بچینە سەر جادە بۆ ڕاگرتنی بۆمباران و کوشتاری خەڵکی سیڤیل.
بە ناراستەوخۆ هاورێ یانی حککع و حککا کەوتونەتە ئەو هە ڵەیە وە کە ئەم شەڕەیان بەراورد کردوووە بە شەڕی ئەمەریکا و عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتیکا ئەو شەڕە کە بۆ هەژموونی ئەمەریکابوو بە سەر جیهاندا لە دوای ڕووخانی بلۆکی شەرق ( یەکێتی سۆڤیەت ) وە لە نێوان دوو دەوڵەت بوو یا بڵێم لە نێوان ٣٠ دەوڵەت و حکومەتی بەعسدا بوو بەڵام ئەم شەڕەی ئێستا لە گەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی و فاشیستیدایە کە نەک تەنها مەترسیە بۆ سەر خەڵکی موسڵ و عێراق بەڵکو مەترسیە بۆ سەر کۆمەڵگای بەشەری ، لەناوبردنی ئەم رێكخراوە بووەتە خواستێکی کۆمەڵگاکانی ئەم گۆی زەویە ، سەدام ئەم مەترسیەی نەبوو بۆ خەڵکی جیهان تەنها مەترسی بوو بۆ خەڵکی عێراق و کوردستان کە پێویستی نەدەکرد ٣٠ ووڵات بێن پەلاماری بدەن دەبوو خەڵکی عیراق هان بدرایە بۆ شۆڕش و ڕووخانی ئەو ڕژێمە . وە من پێم وایە ڤایرۆسی بەعس ئەوەندەی ڤایرۆسی داعش کوشەندە نەبووە ، من پێم وایە ئەگەر ئەم شەڕەی لەگەڵ داعشدا دەکرێ وەک شەڕی ٢٠٠٣ بوایە دیسانەوە خەڵکی ئازادیخواز وئینسان دۆست و سیکۆلاریستی جیهان دەهاتنە سەر جادەی شارەکانی ئەوروپا وئەمەریکاو ئوسترالیا ویابان و سەرتاسەری جیهان وەک ئەو کاتانە ی ناڕەزاییان دەر دەبڕی بە دژی ئەم جەنگەی ئێستای دژی داعشیش ناڕەزایەتیان دەر دەبڕی ، وەک ئەوەی ئێستا هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان داوای دەکەن دەڵێن با خەڵکی ئازادیخوازی جیهان بێنە دەنگ بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕ و کوشتارە کە نەک خەڵکی جیهان تەنانەت خۆشیان لە هیچ شوێنێک نەهاتنە دەنگ ونەهاتن ناڕەزایەتیەک یا خۆپیشاندانێ لە دژی ئەم شەڕەی موسڵ بکەن . ئەمانە بەڵگەی ئەوەن کە لە ناوبردنی داعش بووەتە خواستێکی جیهانی هیچ کاتێ خەڵک نایەوێ بێتە سەر جادە داوای ڕاگرتنی ئەو پەلامارە سەربازیە بکات بۆ سەر هێزیک کە مەترسیە بۆ سەر خەڵکی سیڤیلی جیهان هیچ کەس ویژدانی قبوڵ نەکا داوای ئەوە بکا کە تاوانبارانی کوژارانی ڕۆلەکانیان و کەسو کاریان کەلە شارەکانی نیویۆرک وپاریس و لەندەن و جنیف و ئۆتاوا و بەغدا وهەولێر ومەنبەچ و موسڵ و رەقە و حەلەب و شارەکانی لیبیا و یەمەن بە سزای خۆیان نە گەن ، بۆیە هەڵەیەکی مێژوویە کە هیچ کەس و لایەنێک داوای ڕاگرتنی ئەم پەلامارە سەربازیە بکا، هەر بۆیە هاورێ یانی حککع و حككا خۆشیان ناتوانن بە کردەوە ئەو قسەیەی خۆیان بەرنە سەرلە شوێنێک کۆببنەوەو گرد بوونەوە بکەن و خۆپیشاندان بکەن لە دژی ئەم شەڕە چونکە ئەم هەڵوێستەیان مەقبول نیە خۆشیان ئەوە دەزانن کە بەداخەوە ئەم هەڵویستەیان زیاتر بەرەو تەریک بوونە وەیان دەبات تا جەماوەری بوونەوەیان کەمن زۆر نیگەرانیشم چونکە من خۆم سەر بە هەمان بزووتنەوەکەی ئەوان بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری دەزانم بە هیوام دان بەم هەڵەیدا بنێن و لە جیاتی هەنگاوێ بۆ دواوە بنێن دوو هەنگاو بۆ پێشەوە بڕۆن .

سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٣/١٠/٢٠١٦