پێشەکییەک بۆ ئابووری مارکسیستی.. بەشی سێیەم و کۆتایی.. رەوتی نێودەوڵەتی بەلشەفی

بەشی سێیەم و کۆتایی
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: گۆران عەبدوڵڵا

قەیرانەکان لە تیۆریدا
قەیرانەکان شێوەی خولگەیی وەردەگرن (واتە لە خولەکانی گەشەو وەستاندا لە ماوەی مامناوەنددا) ئەمەش رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر سیستمەکە. دەتوانین بڵێین سیستەمەکە لە قەیراندایە: ئەویش مێژووییە. بۆ ئەوەی لە قەیرانەکان تێبگەین، پێویستە لەوبارەوە بگەڕێینەوە بۆ مارکس.

با بگەڕێینەوە سەر کاڵا کە دەتوانرێت بەهاکەی دابەش بکرێت بۆ سێ پێکهاتە، c + v + s، .

C سەرمایەی بەردەوام: (constant capital)
ئاماژەیە بۆ بەهای هەموو ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و توخمەکانی تر کە کاری بەرهەمداری پێویسنە بۆ دروستکردنی بەها.
V سەرمایەی گۆڕاو: (variable capital)
ئاماژەیە بۆ بەهای کرێی کرێکارانی بەرهەمدار.
S زێدەبایی: (surplus value)
ئاماژەیە بۆ بەهای بەرهەمی زیادە.

بەها لە بەرهەمهێناندا دروست دەبێت بەڵام لە ڕێگەی میکانیزمی جۆراوجۆرەوە دابەش دەکرێت بۆ سەرمایەی بێ بەرهەم لە ڕیکلام، گواستنەوە، دەوڵەت و دارایی. دەتوانرێت هەموو بەها لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا سەر بە یەکێک لە سێ پۆلەکە بناسرێت.

مارکس سەرمایەی نەگۆڕ وەک مردوو (یان ڕابردوو) وە سەرمایەی گۆڕاوی وەک کاری “زیندوو” ناساند. ئەو بەهایەی کە سەرمایەی نەگۆڕ بەشداری لە کاڵاکەدا دەکات جێگیرە (هەر لێرەوەیە “نەگۆڕە”)، بەڵام کاری زیندوو کە کاریگەری لەسەر گواستنەوەی بەهای سەرمایەی بەردەوام (نەگۆڕ) بۆ سەر کاڵاکە بەهای نوێ دروست دەکات هەم بە جێگرتنەوەی بەهای هێزی کار و هەم بە بەرهەمهێنانی زێدەبایی (کە سەرمایەدارەکان یان بۆ بەکارهێنان یان وەبەرهێنانەوە لە بەرهەمهێنانی فراوانکراودا بەکاری دەهێنن). هێزی کار خوێنی ژیانی سیستمە.

کێبڕکێی نێوان سەرمایەداران، هەروەها دژایەتییەکانی نێوان سەرمایەدار و کرێکاران، سەرمایەدارەکان بەرەو زۆرترین قازانج دەبات بە دابەزاندنی تێچووی بەرهەمهێنان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پاشەکەوتکردنی کار و جێگرتنەوەیان. بۆ نموونە بە ئۆتۆماتیکیکردن، کۆمپیوتەر، تەکنیکە کاراترەکان و هتد. بە واتایەکی تر، سەرمایەداری مەیلی کەمکردنەوەی ڕۆڵی کرێکاری زیندووی هەیە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا.

ئەمە لە خۆیەوە شتێکی باش دەبێت، بەو پێیەی ئەم پەرەسەندنەی هێزە بەرهەمهێنەرەکان بنەمای کارکردنی کەمتر دادەنێت کە لە نێوان هەمان ژمارەی خەڵکدا دابەش بکرێت. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخە کۆمەڵایەتییە نامۆکانی شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری، بە مانای قەیران و بێکاری و ئیستغلالکردنی زیاتر دێت.

لە ڕاستیدا بەلای (مارکس) ەوە دەتوانرێت ئیستغلالکردنی کار بپێورێت: ڕێژەی بەهای زیادە (s/v) بە ڕێژەی ئیستغلالیش ناسراوە، بەو پێیەی ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە چەندە زێدەبایی بەرهەمدێت بە بەراورد بە سەرمایەی گۆڕاو (کرێی کرێکارانی بەرهەمدار).

دەستکردن بە جێگررتنەوەی کرێکار بە ئامێر لە سەرمایەداریدا کێشەیەکی دیکەی قووڵتر دروست دەکات، کێشەیەک کە ڕەنگدانەوەی سیمایەکی تادێت ناعەقڵانی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنانە. وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیا و بەرزبوونەوەی “پێکهاتەی تەکنیکی سەرمایە” ڕێژەیەکی گۆڕاو لە دابەشبوونی بەهای کاڵاکەدا بەدەست دەهێنێت، چونکە “C” قورسایی زیاتری خۆی دەگرێتە ئەستۆ. مەیلێک هەیە بۆ ئەوەی کە مارکس ناوی بردووە بە پێکهاتەی ئۆرگانیکی سەرمایە ( Organic Composition of Capital)، c/(v+s) بەرزبێتەوە. دەتوانین بیر لە OCC بکەینەوە کە باڵابونی کاری “مردوو” وە لە ئامێرەکان و شتەکانی تردا بەسەر کاری “زیندوو”دا.

گرنگە ئەوە بزانین کە پێکهاتەی ئۆرگانیکی سەرمایە (OCC) بۆ کۆمپانیای تاکەکەس جیاوازە لەگەڵ ئابوورییەکە بە گشتی.
سەرمایەداران بە ڕاستەوخۆ سوودی کرێکارەکانی خۆیان وەرناگرن. لە بەرهەمهێنانەوە پرۆسەیەک هەیە کە وادەکات ئەو کۆمپانیایانەی تەکنەلۆژیای زیاتریان بەکارهێناوە (یانی پێکهاتەی ئۆرگانیکیان بەرزترە)، بەشێکی زیاتری سوودە گشتییەکە بەدەست بهێنن.
بەم هۆیەش، هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان پارە بخەنە تەکنەلۆژیای نوێ کە کرێکاری کەمتر پێویستە.

ئەم کێشەیە لە ئاستی گشتی ئابووری (ماکرۆ)دا دروست دەبێت.
ئەگەر هەموو شتێک وەک خۆی بمێنێتەوە، بەرزبوونەوەی پێکهاتەی ئۆرگانیکی سەرمایە (OCC) وادەکات ڕێژەی قازانج بە شێوەیەکی گشتی دابەزێت.
ئەم ڕێژەی قازانجە بریتییە لە: سوود (زیادەبایی) / (سەرمایەی بەردەوام + سەرمایەی گۆڕاو) یانی بڕی سوودەکە بە بەراورد لەگەڵ سەرجەم ئەو پارەیەی سەرمایەدارەکە خەرجی کردووە.
هەرچەندە زیادبوونی سوودی کرێکاران دەتوانێت قازانج بەرز بکاتەوە، بەڵام بە گشتی ئابووری بەرەو دابەزینی ڕێژەی قازانج دەڕوات.
ئەمە کێشەیەکی گەورەیە، چونکە ڕێژەی قازانج ئەو هێزەیە کە وادەکات سەرمایەداران وەبەرهێنان بکەن.

ئەگەر ڕێژەی قازانج دابەزێت، سەرمایەداران کەمتر وەبەرهێنان دەکەن لە بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە.
لەبری ئەوە، یان پارەکەیان دەخەنە کاروباری نا بەرهەمهێن (کە هیچ بەرهەمێکی نوێ دروست ناکات)، یان پارەکەیان دادەنێن و چاوەڕێی باشتربوون دەکەن.
کەمبوونەوەی وەبەرهێنان کاریگەرییەکی زنجیرەیی هەیە:
• دەبێتە هۆی دەرکردنی کرێکاران (لەکارخستن)
• زۆر کۆمپانیا دەکەون و دادەخرێن
• چونکە کرێکاران کەمتر دەتوانن کاڵا و خزمەتگوزاری بکڕن.
لە ئەنجامدا، بەشێک لە سەرمایەی بەردەوام (ماشێن، کارگە…) بەهای خۆی لەدەست دەدات. ئەمەش وادەکات پێکهاتەی ئۆرگانیک (OCC) دابەزێت.
کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ڕێژەی قازانج دەست دەکات بە بەرزبوونەوە و سەرمایەداران دووبارە وەبەرهێنان دەکەن.
بە گشتی، ئەم پرۆسەیە هۆکاری سەرەکیی بازنەی بەرز و دابەزین (boom and bust)ـە کە هەموو ئابووریناسان دەیناسن.

قەیرانە خولییەکان بە شێوەیەکی گشتی ئەو شتانەن کە ئێمە پێی دەڵێین پاشەکشە یان وەستان، هەرچەندە دەتوانن گرژبوونی توندتر (واتە کەساد) خێراتر بکەن بەپێی ئەوەی کە چۆن پەیوەندییان بە ڕەوتە درێژخایەنەکانەوە هەیە لە ڕێژەی قازانج و پێکهاتەی ئۆرگانیکی سەرمایە. خولەکان لەگەڵ هەردوو ماوەی درێژخایەنی فراوانبوون و دابەزین بوونیان هەیە.

سیستەمەکە بۆ ئەوەی خۆی نەخنکێنێت و نەوەستێت، هەوڵ دەدات چەند ڕێگەیەک بەکاربهێنێت کە مارکس پێی دەڵێت “هێزە دژەکان” (countervailing tendencies).
نموونەی ئەم ڕێگایانە:
• وەبەرهێنان لە وڵاتانی تر
• زیادکردنی بەرهەمهێنانی کرێکاران بەبێ کڕینی ماشێنی نوێ (بۆ نموونە: درێژکردنەوەی سەعاتی کار)
• کەمکردنەوەی بەهای سەرمایەی بەردەوام (بە فرۆشتنی زۆر هەرزان یان داخستنی کۆمپانیاکان لە کاتی قەیراندا)
بەڵام ئەم چارەسەریانە سنووردارن.
بە گشتی، ڕێژەی قازانج بەردەوام دادەبەزێت و قەیرانەکان خراپتر دەبن. لە ئەنجامدا سیستەمەکە خاو دەبێتەوە و بەردەوام پارەی زیاتر دەچێتە ناو کاروباری نا بەرهەمهێن هەندێک جار تەواو ساختە و ساختەکاری.

قەیرانەکان لە مێژوودا
شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری لە چارەکی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە لە دۆخێکی داکشانی مێژووییدایە. ئەوە بەو مانایە نییە کە سیستەمەکە بە درێژایی کاتەکە لە قەیرانی تونددا بووە. بە پێچەوانەوە قۆناغەکانی گەشەکردن و فراوانبوونی چڕ و پڕی هێزە بەرهەمهێنەرەکان هەبووە. بەڵام ئەو گەشەکردنە بە تێچووی گەورە هاتۆتە ئاراوە کە بەهۆی ناعەقڵانییەتی سیستەمی سەرمایەدارییەوە دروست بووە. بە وەلانانی پرسی ئاشکرای کاریگەرییەکان لەسەر ژینگەی سروشتی، ئەو گەشەکردنەی کە سەرمایەداری توانیویەتی بەدەستی بهێنێت، بە وێرانکارییەکی بەرفراوان بووەتە مومکین.

با بگەڕێینەوە سەر جیاوازییەکە لە نێوان قەیرانەکانی کورتخایەن (Recession) و قەیرانەکانی درێژخایەن (Depression).
• Recession (قەیرانی کورتخایەن): ئەو دابەزینانەی مامناوەندی بازنەیی کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا چارەسەر دەبن. ئابووریناسانی سەرمایەداری بەم ناوە ناویان دەبەن ئەو دابەزینانەی GDP کە بۆ ماوەی لانیکەم دوو چارەکی ساڵێک بەردەوام دەبێت، بەڵام زۆرترین چەند ساڵێک دەخایەنێت.
• Depression (قەیرانی گەورە و درێژخایەن): قەیرانەکانی توندتر، کەمتر ڕوودەدەن و زۆر درێژترن. پێش گرانییە گەورەکەی ساڵانی ١٩٣٠، هەموو دابەزینێکیان بە “depression” ناودەبرد. ئێستا بەو قەیرانانە دەڵێن کە زیاتر لە سێ ساڵ بەردەوام دەبن یان GDP بە ڕێژەی ١٠٪ یان زیاتر دابەزێت.
ئابووریناسی مارکیستی مایکڵ ڕۆبێرتس لە کتێبەکەی بە ناوی “The Long Depression”، بە باشی ڕوونی کردووەتەوە کە مێژووی ئەم قەیرانە گەورانە چۆن بووە، بە بەکارهێنانی تیۆری بەها (value theory).
مایکڵ ڕۆبێرتس دەڵێت: جیاوازییەکەی ئابووریناسانی سەرمایەداری کێشەیەکی گەورەی هەیە، چونکە گرنگیی ئەوە نادات کە چەند کات دەخایەنێت بۆ گەڕانەوەی ئابووری. قەیرانەکانی Depression دەتوانن ١٠ ساڵ یان زیاتر بخایەنێت بۆ گەڕانەوەی ئاسایی، بەڵام Recession زۆر خێراتر چارەسەر دەبن.

بەم بیرکردنەوەیەوە، مایکڵ ڕۆبێرتس سێ قەیرانی گەورە (Depression) لە مێژووی سەرمایەداری جیهانیدا دیاری دەکات:
• ١٨٧٣ – ١٨٩٧
• ١٩٢٩ – ١٩٣٩
• ٢٠٠٨ – ؟ (هێشتا بەردەوامە)
لە ناوەندی هەر یەکێک لەم قەیرانە گەورانەدا، بەرزبونەوە و دابەزین هەبووە (واتە ماوەیەک گەشە و قەیرانی کورتخایەن)، بەڵام بە گشتی گەشەی ئابووری لە ئاستی خوارەوە بووە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی پێش قەیرانەکە.
لە نێوان ئەم قەیرانە گەورانەدا، گەشەی ئابووری بەهێزتر و باشتر بووە.
ڕۆبێرتس بە وردی دەڵێت: ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ڕێژەی سوود (زیادەبایی)، پێکهاتەی ئۆرگانیکی سەرمایە و ڕێژەی قازانج دا ڕوودەدەن — کە مارکس باسی کردووە — زۆر بەهێزن بۆ تێگەیشتن لە مێژووی ڕاستەقینەی قەیرانەکانی سەرمایەداری.
ئەم قەیرانانە دەتوانرێت بە هۆکارێکی جیاواز دەست پێ بکەن، وەک دڵەڕاوکێی دارایی، بڵقی کاڵاکان، کارەساتی سروشتی و هەروەها قەیرانی تەندروستی گشتی (وەک کۆڤید).
زۆرێکمان قەیرانی گەورەی ساڵانی ١٩٣٠ دەزانین. لیبڕاڵەکان دەڵێن سیاسەتەکانی کینز (سیاسەتەکانی ڕۆزڤێلت) ئابووریان دەرهێنا لە قەیران. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە قەیرانی گەورەی ١٩٣٠ بە بەکارهێنانی پیشەسازی بۆ جەنگی جیهانی دووەم کۆتایی هات.
هەروەها، بنەمای گەشەی دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەوە بوو کە زۆرێکی زۆری سەرمایەی فیزیکی لە جەنگدا وێران ببوو، بە تایبەت هەموو پیشەسازییەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی گەورە وێران بوون. ئەمەش وایکرد پێکهاتەی ئۆرگانیکی سەرمایە بە شێوەیەکی گەورە دابەزێت.

لە کۆتایی چلەکانی سەدەی ڕابردوودا ئەمریکا ٥٠%ی بەرهەمی پیشەسازی جیهانی بەرهەمدەهێنا. سێ دەیەی دواتریش بەهۆی باڵادەستی ئیمپریالیزمی ئەمریکاوە لە قاڵب درا، لە گرتنە بەری سیاسەتێکی تردا ڕێگەی بە ڕکابەرەکانی دا لە ئەڵمانیا و ژاپۆن بۆ چاکبوونەوە و گەشەکردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی حیساباتی جیۆسیاسی لە چوارچێوەی شەڕی سارددا لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەتدا.

بووژانەوەی دوای جەنگی دووەمی جیهانی لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆتایی هات. بوژانەوەی ئابووری دوای خراپیی ئابووری و جەنگی دووەمی جیهانی پەیوەست بوو بە بوژانەوەی ڕێژەی قازانج، هەرچەندە ئەمەی دووەمیان لە ڕاستیدا لە ساڵانی ١٩٥٠دا دەستی بە دابەزینێکی پلە بە پلەکرد. ئەوە دابەزینی ڕێژەی قازانج بوو لە ماوەی دە ساڵ یان دە ساڵ و نیوێکی داهاتوودا کە زەمینەی بۆ ناڕەحەتی ساڵانی حەفتاکان دانا. مۆرای سمیس- Murray Smith- لە چاپی دووەمی کتێبە باشەکەیدا بەناوی Invisible Leviathan ، سەیری بەشدارییە تیۆری و ئەزموونییەکانی ئابووریناسانی مارکسیست (بە خۆشیەوە) دەکات سەبارەت بە ئابووری ئەمریکا لە ساڵانی ١٩٥٠ وە تا ئەمڕۆ. سمیس نیشانی دەدات کە چۆن بەرزبوونەوەی OCC بووە هۆی دابەزینێکی گەورەی ڕێژەی قازانج لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ و هەشتاکاندا.

ڕێژەی قازانج لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ بەرزبووەوە، واتە تەنها پێش “پاشکەوتنی گەورە” کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی پێکرد. وەک سمیس ئاماژەی پێدەکات، بەرزبوونەوەی ڕێژەی قازانج (کە بە بەکارهێنانی پێوەرە فەرمییەکان حیسابی بۆ کراوە) لە ماوەی ئەو چارەک سەدەیەدا نەک تەنها لەسەر بنەمای بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەهای زیادە بووە (ئەمە قۆناغێکی هێرشی نیولیبراڵ بوو بۆ سەر چینی کرێکار) بەڵکو لەسەر بنەمای ئەوەش بووە تا ڕادەیەکی زۆر لەسەر قازانجی خەیاڵی – سەرمایە زیاتر و زیاتر هەڵهات بۆ ناو وۆڵ ستریت و مامەڵە داراییەکانی ئاڵۆزی و دابڕان لە “ئابووری ڕاستەقینە”.

بەم شێوەیە ئەو بچووکبوونەوەیەی کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی پێکرد لە ئاستێکی تاڕادەیەک نزمدا لە ڕووی ڕاستەقینەوە دەستی پێکرد، بە کەرتی دارایی ئاوساو، قەرزی گشتی و تایبەت (واتە داواکاری لەسەر بەهای داهاتوو) و ئەو قازانجە خەیاڵیانەی کە بەستراوەتەوە بەو قەرزەوە. لەو حاڵەتەدا، ئەوە تەقینی بڵقی خانووبەرە بوو لە ئەمریکا، کە بنەمای خانووی کارتۆنی بە سەرمایەی خەیاڵی کە بوو بەهۆکاری داڕمانی ئابووری.

سمیس ئاماژە بەوە دەکات “کە قەیرانی سەرمایەداری جیهانی کە لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨سەریهەڵدا، دەگەڕێتەوە بۆ کێشە بەردەوامەکانی قازانجکردنی سەرمایەی بەرهەمدار، ئەم کێشانە لە ڕیشەی دیاردەی ‘داراییکردن’ و قەیرانەکانی قەرزدان کە ئێستا سیستەمی جیهانی ناسەقامگیر دەکات .” هەروەها دەڵێت: ” ئەستەمە قەیرانی ئابووری جیهانی بەبێ هێرشی زۆر دڕندانەتر بۆ سەر کرێکاران لەلایەن سەرمایەوە تێپەڕێنرێت وەک لەوانەی کە تایبەتمەندی سەردەمی نیولیبراڵی پێش ٢٠٠٨ بوون.”

سۆسیالیزم

ئێمە ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی قەیرانێکی گەورەی جیهانیداین. تەنانەت پێش قەیرانی کۆرۆناش، پێدەچێت لە چوارچێوەی دابەزینی بەرفراوانتردا بەرەو خوارتر بڕۆین. ئەو دابەزینە ئێستا واقیعێکە: دەیان ملیۆن کەس لە کارەکانیان بێبەشکراون. وەڵامی حکومەتەکان بۆ ئەو قەیرانە کە بە تایبەتی لە ئەمریکادا بەرچاو کەوتووە، ڕزگارکردنی کۆمپانیاکان بووە و پشتیوانییەکی کەم بۆ کرێکاران. دەوڵەتە سەرمایەدارەکان کەرتی دارایی بەهێزتر دەکەن لەکاتێکدا قەرزەکان کۆدەکەنەوە، ئەمەش زەمینە بۆ شەپۆلێکی دڕندەتر لە هێرشکردنە سەر چینی کرێکار دادەڕێژێت، سەرەڕای ئەو قسە و باسانەی ئێستا ( تاڕادەیەکی زۆر بەتاڵن) سەبارەت بە گرنگیدان بە خەڵک. ئێمە نەک ئاسۆی “مامەڵەی نوێ” (“سەوز” یان شتێکی تر)، بەڵکو لەبەردەم بێکاریی بەکۆمەڵ و سیاسەتی austerity-دەستگرتنەوە دەڕۆین.
هەموو ئەمانە مانای چییە؟ چی دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیدەرمان بێت لە تێگەیشتن و بەرەنگاربوونەوەی سەرمایەداری؟ چی دەکات بۆ داڕشتنی شەڕی سۆسیالیزم؟

“ئابووری” مارکسیستی یارمەتیمان دەدات لە دژایەتییەکانی سەرمایەداری و بناغەکەی لە ئیستغلالکردن و نەوەی قەیرانەکانی تێبگەین. بەڵام سیستەمەکە بە سادەیی و لەسەر خۆی ناڕوخێت. سەرمایەداری هەمیشە ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لە قەیران دەدۆزێتەوە، تەنانەت لەو کاتانەیش کە قەیرانەکان توندتریشدەبن. ڕێگایەکی دەربازبوون دەدۆزێتەوە ئەوەش لەڕێگەی ئیستغلالکردنی کرێکارانەوە، بە بەکارهێنانی دەوڵەت بۆ گواستنەوەی سامان لە چینی کرێکارەوە بۆ چینی سەرمایەداری (لەوانەش چینە مشەخۆرەکانی سەرمایەی دارایی، بیمە و هتد)، بە بردنە پێشەوەی شەڕی بازرگانی و… لە کۆتاییدا شەڕکردن بە چەک.

بەڵام مارکسیزم هاوکارمانە بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی ڕزگاربوون لە سەرمایەداری. کلیلەکە چینی کرێکاری نێودەوڵەتییە. مارکسیستەکان هەوڵ دەدەن لەهۆشیاری ئێمە لە سەرمایەداری کەڵک وەربگرن بۆ یارمەتیدان لە بنیاتنانی حیزبێکی شۆڕشگێڕ کە بتوانێت پشتیوانی لای چینی کرێکار بەدەست بهێنێت و پەروەردەی بکات لە ئەرکە مێژووییەکەیدا کە گۆڕینی شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییە بە سۆسیالیزم.

https://bolshevik.org/statements/ibt_20201019_marxist_economics.html

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیکی ئێرەبکەن..

بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم کلیکی ئێرەبکەن..




پێشەکییەک بۆ ئابووری مارکسیستی.. بەشی دووەم.. رەوتی نێودەوڵەتی بەلشەفی

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: گۆران عەبدوڵڵا

بەشی توێژینەوە
International Bolshevik Tendency_IBT

نامۆبوون
مارکس پێی وابوو گۆڕینی هۆشیاریی مرۆڤ بۆ سروشت توخمێکی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی مرۆڤبوون مانا پەیدابکات. بوونی جۆرەکانی مرۆڤایەتی، واتە پراکتیزەکردنی مرۆڤ بۆ “بابەتیکردنی” کارەکانمان لە توخمەکانی سروشتدا کاتێک پێکەوە بەرهەم دەهێنین، توخمێکی ئەبەدییە لە بارودۆخی مرۆڤدا.
نامۆبوون بەرهەمی شێوازی ڕێکخستنی بەرهەمهێنانە. تایبەتمەندییەکی هەمیشەیی بەرهەمهێنان یان بارودۆخی مرۆڤ نییە. نامۆبوون چییە؟ چی لە چی یان لە کێ نامۆیە، دوورکەوتووەتەوە یان جیاکراوەتەوە؟ وە ئەمە چ پەیوەندییەکی بە بەها و زێدەباییەوە هەیە؟

نامۆبوون لای مارکس سێ ڕەهەندی هەیە:

١- بەرهەمی کار، واتە کاری بابەتیی، بووەتە “دەرەوەی کرێکار”. مارکس بەم مەبەستە مەبەستی ئەوەیە کە بەرهەمی کار هی کەسێکی ترە جگە لە کرێکارەکە، واتە بۆتە “نامۆ” یان جیابووەوە لەو کەسەی کە دروستی کردووە.
٢- وەک چۆن بەرهەمی کار بۆ کرێکار نامۆ بووە، بە هەمان شێوەش خودی چالاکیی کرێکاری بووەتە “دەرەکی”، واتە لەلایەن کەسێکی دیکەوە بۆ بەرژەوەندی کەسێکی دیکە کۆنترۆڵ دەکرێت. کار بۆتە کاری “زۆر” یان “زۆر” و ئامرازێکە بۆ ئامانجێک (واتە مانەوە لە چوارچێوەی بارودۆخی سروشتی و کۆمەڵایەتی دوژمنکارانەدا) نەک دەربڕینی ئەوەی کە مرۆڤبوون مانای چییە. بەم مانایە کرێکار لە “بوونە جۆرییەکەی” دوورکەوتووەتەوە.
مارکس ئاماژە بەوە دەکات کە کرێکاران بە نامۆبوون لە جەوهەری مرۆیی چالاکیی هۆشیارانە و داهێنەرانە، بە شێوەیەکی پارادۆکسیکال بەدوای ئەزموونی ئاسوودەیی “مرۆڤ”دا دەگەڕێن لەو چالاکییانەی کە لەگەڵ ئاژەڵەکانی دیکەدا هاوبەشمان هەیە، بۆ نموونە خواردن، سێکس.
٣- بناغەی دوو فۆڕمی یەکەمی نامۆبوون، دوورکەوتنەوەی مرۆڤەکانە لە یەکتر. هەروەها مرۆڤی نامۆ (کرێکاری ئیستغلالکراو) لە یەکتر نامۆ دەبن، بەو پێیەی ناچارن لە بازاڕی کاردا کێبڕکێی یەکتربکەن. دابەشبوونی کۆمەڵگە بۆ چینە دژبەیەکانیش جۆرێکە لە نامۆبوون. لەم دۆخەدا جۆری تری چەوساندنەوە گەشە دەکات (نامۆبوونی مرۆڤەکانە لە یەکتر).

ئەو وێنە گشتییەی کە مارکس دەیکێشێت، بریتییە لە کۆمەڵگەیەک کە زۆرینەی ڕەهای دانیشتووان (چینی بەرهەمهێنەر) ملکەچی دەسەڵاتی هێزە کوێرە “ئابوورییەکان” (بە پلەی یەکەم یاسای بەها) و دەسەڵاتی چینی سەرمایەدارین کە تێیدا کرێکاران هیچ قسەیەکیان نییە لەسەر بارودۆخی کار و بە درێژایی ئەو کاتەی ژیانیان کە وابەستەی کارن، ڕەنگە بەدرێژایی ئەو کاتەش لە توانایاندا نەبێت پەنجە بخەنە سەر سەرچاوەی کێشەکە، لەو داماڵینەی ئینسان. پارادۆکسەکە ئەوەیە کە سەرمایەداری لە ڕووی ماددییەوە بەرهەمدارترین کۆمەڵگەیە لە مێژوودا، نامۆبوونی بەرەو ئاستێکی بێوێنە هەڵکشاندووە ئیتر لێرەوە بیر داهاتووی دونیایەکی بێ نامۆبوون دەکرێتەوە.

زێدەبایی دیارترینی کارە نامۆکانە، بەرهەمی زیادەی کار کە بە بەها دەربڕدراوە، لەلایەن خاوەن ئامرازەکانی بەرهەمهێنانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. قازانجی سەرمایەداری کە بە بەها پێناسەدەکرێت واتە ئیستغلالکردنی چینی کرێکار، پرۆسەیەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە چالاکیی خۆ نامۆکردنی بەرهەمهێنەرانی ڕاستەوخۆدا هەیە لە ژێر بارودۆخێکدا کە تێیدا ناچارن هێزی کاری خۆیان بفرۆشن.

ئارگومێنتەکەی مارکس کاریگەریی دیکەی هەیە. هەموو بەهایەک لە ژێر سایەی سەرمایەداریدا بەشدارە لە پێکهاتەی کاری ئەبستراکتدا کە کاری نامۆیە. “جیهانی کاڵاکان” کە بە شێوەیەکی ماددی دەربڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی سەرمایەداریە. چینی کرێکار بە جیهانێک دەورە دراوە کە لە دروستکردنی خۆیەتی، بەڵام نە لە ژێر کۆنترۆڵیدایە و نە لە بەرژەوەندی خۆیدایە. ئێمە لە ڕێگەی ئەو شتانەی کە لە بازاڕدا دەیکڕین، بە یەکەوە گرێدراوین و پارە بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو لایەنەکانی ژیانمان داگیر دەکات. کۆمان دەکاتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا دێتە نێوانمانەوە.

ئالوگوڕ
لە کایەی بەرهەمهێناندایە بەها دروست دەبێت. بەڵام زێدەبای لە شێوەی قازانجی پارەدا، وەک نرخی پارە کە دەدرێت بۆ بەهای کاڵاکان لە بواری ئاڵوگۆڕدا کەناسراوە بە بازاڕ. لە کاتێکدا کایەی ئاڵوگۆڕکردن لە کایەی بەرهەمهێنانەوە گەشە دەکات و بە شێوەیەکی ئۆرگانیک پێوەی بەستراوەتەوە، لە هەمانکاتدا دوو بواری جیاوازن و فۆڕمی ئایدیۆلۆژی جیاوازی هۆشیاری دروست دەکەن.

بەرهەمهێنان شوێنی ئیستغلال و نامۆبوونە. هەر لەم کایەیەی ژیانی کۆمەڵایەتیدایە کە ململانێی چینایەتی بە ڕوونیترین شێوە دەخرێتە ڕوو. سەرمایەدارەکان لە ڕێگەی خاوەندارێتی و کۆنترۆڵکردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانەوە دەسەڵاتی چینایەتی خۆیان بەسەر کرێکاراندا دەسەپێنن وە کرێکاران بە پلەی جیاواز لە هۆشیاری چینایەتی رووبەڕویان دەبنەوە. بۆ نموونە لە ڕێگەی مانگرتن، داگیرکردنی کارگە و تەنانەت بەرخۆدانی بچووکی ڕۆژانەی وەکو نانخواردن، پاراستنی هاوکاران، پشوودانی درێژخایەن و هتد.

ئاڵوگۆڕکردن کایەی “هاوتاکان”ە – کاڵا جیاوازەکان، کە بەهاکانیان لە ڕێگەی یاسای بەهاوە بچووک دەکرێنەوە بۆ بڕی جیاوازی کاتی کاری ئەبستراکت، سەرەڕای جیاوازی بەهای بەکارهێنانیان، هاوتای یەکترن. کایەی ئاڵوگۆڕ، ئەو شوێنەیە کە پرەنسیپەکانی ئازادی و یەکسانی دەربڕین دەدۆزنەوە. مارکس نکۆڵی لەوە نەکرد کە سەرمایەداری ئەم بنەمایانە بەرەوپێش دەبات؛ ئینکاری ئەوە بە مانای نەتوانینی ڕوونکردنەوەیەکی ماتریالیستی بۆ سەرهەڵدانی مێژوویی خۆیان پێشکەش بکەن. بە پێچەوانەوە مارکس لەوە تێگەیشت کە چۆن یاسای بەها مەیلێک (نزعة) بەرەو یەکسانی و ڕزگاربوون لە سەپاندنی نایەکسانی “نائابووری” دروست دەکات.

فەرمانە ئایدیۆلۆژییە باڵادەستەکانی سەرمایەداری لە پەیوەندییەکانی بازاڕەوە وەرگیراون. سەرمایەداری خۆی لەسەر بنەمای بازاڕ پێناسە دەکات و هەر لەوێشەوە کۆمەڵگە رەنگڕێژ دەکات بە یاساکانی بازاڕ، واتە ئەوە لە بیر دەکات کە خۆی شێوازێکی بەرهەمهێنانە. سەرمایەدارەکان بەڕاستی پێیان وایە کە قازانجەکانیان لە کایەی ئاڵوگۆڕکردندا، “دادپەروەرانە و بێغەل و غەشەوە لە ڕێگەی وەبەرهێنان و ماندووبوونی خۆیانەوە بەدەست دێت. ئەگەر ئەوان لە بواری بەرهەمهێنانی کاڵادا بن، ئەوا هەندێک هۆشیارییان هەیە بۆ ڕۆڵی کرێکارەکانیان، بەڵام ئەو هۆشیارییە تا ڕادەیەکی زۆر نەرێنییە، واتە لە دیدی ئەواندا کرێکارەکانیان وەک بەشە بێمتمانە و بێزارکەری پرۆسەکە سەیر دەکەن. ئەوەی تێناگەن، ئەوەی بەڕاستی ناتوانن لێی تێبگەن، ئەوەیە کە چینی کرێکار تاکە بەشی زیندوون واتە تاکە بنەمای قازانجەکانیانە، چونکە قازانجیان جگە لە هێزی زیادە هیچی تر نییە.

ئامانجی سەرمایەداران لەخۆیدا چەوسانەوەی چینی کرێکار نییە بەڵکو بەدواداچوونە بۆ قازانج. بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە زێدەبایی ئامانجێکی هاوبەشی سەرانسەری ئابووری سەرمایەدارییە (لەگەڵ ئەو سەرمایەیەی کە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە بەرهەمهێنانەوە نییە)، چینی سەرمایەدار خۆی وەک چینێکی چەوسێنەر نابینێت. بەڵکو وا خۆی نمایش دەکات کە چینێکە لە رێی موجازەفە، داهێنان، “دروستکەردنی هەلی کار” یان هەرشتێکی تری قارەمانانەوە خۆی بنیاتناوە. ئەمە بیرکردنەوەیە بە هەمان شێوەی باوباپیرانی فیۆداڵی کەخۆیان پێیان وابوو لەلایەن خوداوە دەستنیشانکراون، بۆیە دەکرێت ئەمە پێشکەوتن بێت.

بەڵام بۆرژوازی چینێکی دابەشکراوە. سەرمایەدارەکان لە هەموو کەرتێکدا کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر دەکەن و سەرمایە – وەک پارە – دەتوانێت لە کەرتێکەوە بۆ کەرتێکی دیکە بگوازرێتەوە بۆ ئەوەی بەدوای ڕێژەیەکی بەرزتری قازانجدا بگەڕێت. کێبڕکێی سەرمایەکان، لە چوارچێوەی دوژمنایەتی سروشتی سەرمایە بەرامبەر بە کرێکاران، ڕێگایەک بۆ سەرمایەداری دادەنێت کە قەیراناوییە و چەقبەستوویی ئابوری و خەمۆکی دروست دەکات.

ماویەتی..

سەرچاوە:
https://www.youtube.com/watch?v=iiMtB6llgPk




مارکس و پرسی مۆڕاڵ.. ئەکرەم سەعید

( قانوون، ئەخلاق، مەزهەب لەچاو ئەوەوە کۆمەڵێک پێشداوەری بۆرژوازیین کە کۆڵێک قازانج و مەسڵەحەتی بۆرژوازی لە پشتیانەوە حەشاردراوە.)- مارکس و ئەنگڵس/ مانیفێستی کۆمۆنیست/ لاپەڕە ۲۳.

”مایکل ڕۆزن” پرسیارێک دەکات: ئایا مارکس ڕەهەندێکی ئەخلاقی یان تیۆرێکی ئەخلاقی هەیە؟. بەڕای مایکل پرسی مۆڕاڵ یەکێکە لە مشتومڕترین پرسەکانی مارکس. ئەم پرسەش بۆیە سەختە، چونکە مارکس لەلایەک لەبارەی ئەخلاقەوە بڕوای بە مافی نەرێنی هەیە (مافی نەرێنی مافی مەدەنی وسیاسی لەخۆدەگرێ: وەک ئازادی ڕادەربڕین، مافی ژیان، خاوەندارێتی تاکەکەسی، ئازادی ئایین، دادوەری دادپەروەرانە)، بەڵام لە دوای ساڵی ١٨٤٥ مارکس دووپاتی دەکاتەوە کە تیۆریەکەی؛ تیۆرێکی یۆتۆپیای یان ئەخلاقی نییە، بەڵکو “زانستێکی ئەرێنی ڕاستەقینە”یە (مافی ئەرێنی- مافە ئابووری وکۆمەڵایەتی وکولتوورییەکانە:وەک خۆراک، نیشتەجێبوون، پەروەردەی گشتی، دامەزراندن، خزمەتی تەندروستی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی)، بەڵام لەلایەکی دیکەوە بەشێکی زۆری ئەو زمانەی کە بۆ وەسفکردنی سەرمایەداری بەکاری دەهێنێت بە ئاشکرا ئیدانەکردنە (بۆ نموونە کە دژایەتی ستەمکاری و چەوسانەوە دەکات). ئایا ئەمە نوێنەرایەتی ناتەبایی لە فکری مارکسدا ناکات؟ ئایا ئەمە لەیەک کاتدا ئەخلاق و ڕەتکردنەوەی ئەخلاق نییە؟.
نۆرمان گێراس لە نامیلکەکەیدا “مشتومڕ لەسەر مارکس و دادپەروەری” نووسیبووی:(مارکس لە کتێبی “ڕەخنە لە بەرنامەی گۆتا”دا دەڵێت:”دابەشکردنی دادپەروەرانە” چییە؟ ئایا بۆرژوازی بانگەشەی ئەوە ناکات کە دابەشکردنی ئێستا “دادپەروەرانەیە”؟وە ئایا لە ڕاستیدا تاکە دابەشکردنی”دادپەروەرانە”نییە لەسەر بنەمای شێوازی بەرهەمهێنانی ئێستا؟ ئایا بارودۆخی ئابووری بە چەمکی یاسایی ڕێکدەخرێت؟ ئایا بە پێچەوانەوە نییە کە پەیوەندییە یاساییەکان لە پەیوەندییە ئابوورییەکانەوە سەرهەڵدەدەن؟ ئایا سۆسیالیستەکانیش بیرۆکەی جیاوازیان نییە سەبارەت بە دابەشکردنی “دادپەروەرانە”؟).
بەڕای من ئەو پرسیارانە دروستن، بەڵام ئەوکات وەڵام وەردەگرێتەوە کاتێ تەواوی تیۆری مارکس لە شرۆڤەی بۆ کۆمەڵگەی سەرمایەداری دراسە بکرێ. لەو دوو کۆپلە قسانەی سەرەوە ئالۆزی باسەکان و هەڵوێستەکان لەسەر دیاردەکان لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا پیشان دەدات. ئالۆزی پرسەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزی کۆمەڵگەی سەرمایەداری خۆی، چونکە کۆمەڵگەێکی ڵنگەوقوچە و ناکۆکی تێدایە، بۆ نموونە:هەندێک لە چمکەکان ئەوە پیشان دەدەن کە”چاکە و دادپەروەری” تەنیا سیفەتی نەرێنین، بەڵام لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا ”چاکە و دادپەروەری” لە بنەڕەتدا تەنها سیفەتی نەرێنی یان ئەرێنی نین، بەڵکە لە خزمەتی پاراستن و بەردەوامی سیستەمەکەن. هەروەها “کۆمەڵگەی یەک کەلتووری یان فرە کەلتووری” هیچکامیان لە ناوەڕۆکدا باسێک نییە لە پێشکەوتووخوازی یان ئازادی و دادپەروەری، بەڵکە هەردووک هزر و سیاسەتی بۆرژوازین، وە لە خزمەتی پاراستنی سیستەمی سەرمایەدارین. بێگومان پرسەکانی وەک:(ژینگە، ژنان، ئازادی ڕادەربڕین، مافی کەمایەتییەکان، مافی نەتەوە ژێردەستەکان، مافی کۆمەڵگەی میم) پرسێکی سەروچینایەتی و مافی ئەبستراکت نین، بەڵکە ئەم پرسانە بەرژەوەندی سیستەمی سەرمایەداری و ئەجەندای چینی بۆرژوازی لە پشتیانە.
ڕەخنەکانی مارکس لە کۆمەڵگەی بۆرژوازی بە شێوەیەکی تایبەت پەیوەستە بە نامۆیی بوونی ئینسانەکان؛ سروشتی مرۆڤ لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە بۆرژوازییەکاندا چەقبەستووەو شێواوە. ئەمە یەکەمجار ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ سروشتی نییە و بە ناچاری بەدیهاتووەو تەنیا سروشتێکی پۆتانسێلە. مارکس سەرمایەداری بەوە لەکەدار دەکات کە ڕێ لە مرۆڤەکان دەگرێ لە بەدیهێنانی سروشتی مرۆیی خۆیان؛ مرۆڤەکان بە ڕای مارکس لە سایەی سەرمایەداریدا گەشەکردنیان وەستاوەو گرگن دەکرێن- بڕوانە کتێبی (ئیدۆلۆژیای ئەڵەمانی).
تیۆری مارکس هەم ئەزموونییە و هەم نۆرماتیڤە، کەوابێ شتێک نییە لە کۆمەڵگەی چینایەتی سەرمایەداریدا ناوی(سروشتی مرۆڤی ڕاستەقینە)بێ، بەڵکە سروشتی ڕاستەقینەی مرۆیی بە کۆتایی پێهێنانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری دەبێ بەدی بهێنرێت، یانی بە کۆتایی پێهێنانی مێژووی درندەیی و دەستپێکردنی مێژووی ڕاستەقینەی ئینسانی لە کۆمەڵگەی سۆسیالیسمەوە بەدواوە دەتوانرێ سروشتی مرۆڤی ڕاستەقینە بناسرێ. بەم پێیە بەتایبەتی جۆرە جەدەلێک لەسەر مافی (هاوڕەگەزخوازەکان، جەندەر) بە پشتگیری یان دژی، پەیوەندی بە مافی سروشتی مرۆڤەوە نییە، بەڵکە ئەوە بۆ خۆی مافێکە لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی بۆرژوازییەوە تاوتوێ دەکرێ. مارکس لە دراسەی بۆ کۆمەڵگەی سەرمایەداری جەخت لەسەر کارەکتەری چینایەتی ماف و ئەخلاق دەکاتەوە، ئەخلاقی بۆرژوازی؛ جەختکردنە لەسەر ڕێزگرتن لە موڵک و ماڵ، قبوڵکردنی دەسەڵات و ڕازیبوون بە نایەکسانی سامان و دەسەڵات، ئەمە خزمەت بە ئەرکی پاراستنی بارودۆخی زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنی چینایەتی دەکات. ئەمە چۆن بەدی دێت؟ بۆرژوازەکان و کۆمەڵگەی سەرمایەداری دەیەوێت بە هەلومەرجی بابەتی یان هزر شەرعیەت بەوە بدات کە ئێمە/ واتە مرۆڤەکان جیاوازین بەڵام یەکسانین، شوناس و حەزەکان و ڕەنگمان جیاوازە بەڵام لەبەرامبەر یاسا یەکسانین. لێرەدا بەشێوەێکی ناڕاستەخۆ نایەکسانی چینایەتی شەرعیەت وەردەگرێ، ئەمە فۆرمی پاراستنی سیستەمی سەرمایەدارییە.

  • ڕەخنەکانی مارکس بەرامبەر بە ”مافەکان”
    ڕەخنەکانی مارکس بەرامبەر بە”مافەکان” زیاتر لە سەرنجەکانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ (١٧٩١)و هاوڵاتیدا ڕوون دەبێتەوە، کە لە وتارەکەیدا”لەبارەی پرسی جوولەکەکان”دا لە ساڵی ١٨٤٣نووسراوە. مارکس لەوێدا ڕەخنەی خۆی لە بیرۆکەی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی دەخاتەڕوو: (ئەو مافانەی کە پێیان دەوترێت مافەکانی مرۆڤ، بەسادەیی مافی ئەندامی کۆمەڵگەی مەدەنییە، واتە مافی مرۆڤی ئیگۆیست، مافی مرۆڤی گۆشەگیر لە مرۆڤەکانی دیکە وکۆمەڵگە).
    ناڕەزایەتی مارکس لێرەدا لەو ناڕەزایەتیانە دەچێت کە پێشتر لە کتێبی ڕەخنەی فەلسەفەی مافی هیگڵدا نووسیوویەتی. ئەو مافانەی کە لە کایەی سیاسیدا دابڕانی تاکەکان لە یەکتر مسۆگەر دەکەن، کە ئەوە بۆ خۆی تایبەتمەندی نامۆبوونی ئابووری سەرمایەدارییە. سەرنجەکانی مارکس لەسەر مافەکان دیسانەوە ئەوە دووپات دەکەنەوە کە ئەم جۆرە مافانە پێشگریمانە لە “ئیگۆیزم/ ئەنانیەتی”ی ئەو تاکانە دەکەن کە ئازادییان گەرەنتی دەکرێت: ( [ماف و ئازاد]ی مرۆڤ لەسەر بنەمای پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤدا نییە، بەڵکو لەسەر جیابوونەوەی مرۆڤ لە مرۆڤ دامەزراوە.).
  • پاڵپێوه‌نه‌ری کاری چاکه‌ و فه‌زیله‌ت
    لای مرۆڤێکی خاوه‌ن بڕوای ئایینی، پاڵپێونه‌ری کاری چاکه‌ و فه‌زیله‌ت ترسه‌ له سزای خودایه‌ک یان بۆ وه‌رگرتنی پاداشتێکی ئاسمانییه‌، واته‌ گه‌مه‌ی قامچی و گوێزه‌ر، بۆیه‌ پاڵپێوه‌نه‌ره‌کانی بڕواکه‌ران ته‌واو خۆویستی (ئه‌نانیه‌تی) ڕووته‌. به‌ڵام پاڵپێوه‌نه‌ری چاکه‌ و فه‌زیله‌ت لای که‌سێکی سۆشیالیست بەدیهێنان و بەرجەستەکردنی ئینسانی خودی خۆیەتی، واته هه‌ستکردنی به مرۆڤایه‌تی خۆیه‌تی. له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا پاڵپێوه‌نه‌ره‌کان بۆته‌ عه‌قیده و هه‌ڵقوڵاوی ناخیانه‌، له یه‌که‌میان خۆویستێکی ڕووته‌، ئەما بۆ دووه‌م مرۆڤ دۆستی حه‌قیقه‌تی ڕووته‌. چونکه‌ که‌ سۆشیالیستێک چاکه‌ ده‌کات و گیانی خۆی به‌خت ده‌کات، ئه‌و له‌ ترسی سزای خوایه‌ک ئه‌مه‌ ناکات و سووریش ده‌زانێ به‌هه‌شتێ له‌ ئاسمان چاوه‌ڕێی ناکات. یانی که‌سی سۆشیالیست یاخییه‌کی ڕه‌هایه‌ و چوارچێوه‌ی گه‌مه‌ی”قه‌مچی و گوێزه‌ر”ی تێکشکاندووه‌و لێی ده‌ربازبووه‌و بۆته‌ جه‌نگاوه‌رێکی سه‌رسه‌خت بۆ حه‌قیقه‌ت. جه‌نگاوه‌رانێکی لەو چەشنە سیستمی سه‌رمایه‌داری لێیان ده‌ترسێ، چونکه‌ پراگماتیزمی و دبلۆماسی و مساوه‌مه‌چی نین، و له خه‌باتیان دژی سیستمه‌که‌ به‌ که‌متر له‌ ڕماندنی و له‌نێوبردنی قایل نابن.
    وتمان پاڵنەری ئەخلاقی نوخبە و کەسانی هۆشیاری سۆسیالیستی (ڕزگارکردنی چینی کرێکارانە لە چەوسانەوەی سەرمایەداری و دیفاعکردنە لە چەوساوەکان و ڕزگارکردنی ئینسانەکانە لە چەوسانەوە)، ”بەرگری لە مافی ئینسانە بەشخوراوەکان و وەستانەوە دژی چەوسانەوەی ئینسان” پرنسیپێکی مەزنی ئەخلاقی سۆسیالیستەکانە، ئەما پاڵنەری ئەخلاقی چینی کرێکاران لەسەرەتادا تەنها(داواکاری ئابووری ڕووتە/ مافی ئەرێنی ئابوورییە)، چونکە چینی کرێکاران تا ئەو کاتەی هێشتا سۆسیالیست نین؛ واتە هۆشیارو ڕێکخراو نەکراون، تەنها بیر لە مافە ئابووریەکانی خۆی دەکاتەوە، یانی پاڵنەرێکی ئەنانی/ خۆویستی هەیە وەک: داواکاری زیادکردنی کرێ یان باشترکردنی ژینگەی کارو کاتی کار.
    بۆیە کاتێ ئەحزابەکان بانگەوازی چینی کرێکاران دەکەن بۆ دیفاکردن لە (مافە نەرێنیەکانی گروپەکانی کۆمەڵگە/ کە بێگومان مافە لیبڕاڵەکانن) ئەوە تەنها لایەنگرانی وەک ئەفراد لە چینی کرێکارانەوە بە دەنگیانەوە دەچێ نەک کرێکاران وەک چینێک. لێرەوە چەپەکانیش ناچار دەبن بۆ پرس و مافە نەرێنیەکان وەک پۆپۆلیست ڕووبکەنە (خەڵک، جەماوەر) بەگشتی. کەواتە بانگەوازەکە بەم جۆرەی لێدێ:(خەڵکینە وەرن با هەڵواسراوی سیاسی کوردستان چارەسەرکەین. جەماوەری پێشکەوتوخواز وەرن با دەوڵەتی سیکولار دامەزرێنین. جەماوەری ئازادیخواز با دیفاع لە: مافی ژنان، کۆمەڵگەی میم، ئازادی ڕادەربڕین وڕۆشنبیران،، هتد، بکەین.). کەی سۆسیالیستەکان و چینی کرێکاران توانیان خەباتیان بۆ(مافە نەرێنی و مافە ئەرێنیەکان بە دەربڕینێکی چڕتر: مافە مەدەنییەکان و مافە ئابوورییەکان) بەیەکەوە ببەستنەوە، بەمەرجێ ئەو خەباتە لە خزمەت ئامانجی کۆتایی پێهێنانی پێکهاتی ئابووری و سیاسی سەرمایەداری بێ، ئەوکات دەتوانین بڵێن بزووتنەوەی سۆسیالیستی و بزووتنەوەی چینی کرێکاران پەیوەست بوون بە یەکترو بوونەتە یەک بزووتنەوەی مێژووی مەزن بە ئامانجی دامەزراندنی پێکهاتی ئابووری و سیاسی سۆسیالیستی، دەنا بێ ئەو پەیوەستگرتنە بە یەکتر و بە فەرامۆشکردنی ئەو مەرجەی خەباتەی سەرەوە، ئیدی ئەوە تەنها وەهم و خۆفریودانە، و بزووتنەوەی جۆراوجۆری بۆرژوازییە بەناوی سۆسیالیستی و چینی کرێکارانەوە.

سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە:
۱/ نۆرمان گێراس: مشتومڕ لەسەر مارکس و دادپەروەری.
۲ / ئی . پرێۆبراژێنسکی: ئەخلاق و نۆرمەکانی چینایەتی.
۳/ مایکل ڕۆزن: ڕەخنەی مارکسیستی لە ئەخلاق و تیۆری ئایدۆلۆژیا.




پێشەکییەک بۆ ئابووری مارکسیستی-1- رەوتی نێودەوڵەتی بەلشەفی.. و: گۆران عەبدوڵڵا

بەشی یەکەم..
رەوتی نێودەوڵەتی بەلشەفی
بەشی توێژینەوە

International Bolshevik Tendency_IBT

دەربڕینی “ئابووری مارکسیستی” دەربڕینێکی هەڵەیە. ڕەخنەی کارل مارکس لە تیۆری “ئابووری سیاسی” سەردەمی خۆیدا، سیما کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییەکەی “ئابووری”ی ئاشکرا کرد: بەرهەمهێنان، ئاڵوگۆڕ، نرخ، کرێ و هتد. ئابووری مارکسیستی دوور و نزیک بەشێک نییە لەو جۆرە ئابوورییە سەرەکییەی کە لە زانکۆدا دەیخوێنیت. بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە پێکهاتنی نرخەوە نییە، هەروەها گرنگی بە پێشبینیکردنیش نادات کە یارمەتیت بدات سەرمایەکەت لە کام کارگەو پرۆژە بخەیتە کارەوە بۆ بەدەستهێنانی قازانج. ئامۆژگارییەک بەدەست ناهێنێت کە کام سیاسەتی دراو باشترینە بۆ هاندانی گەشەکردن. ئابووری مارکسیستی بابەت و ئامانجێکی جیاوازی هەیە.

شیکاری مارکس بۆ شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری – واتە “ئابووری مارکسیستی” – گەڕانێکی زانستییە بۆ بناغە و سنوورە مێژووییەکانی سەرمایەداری و چۆن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرهەمهێنان لەو شتانەدا دەردەکەون کە ئێمە بە شێوەیەکی ئاسایی وەک دیاردەی ئابووری هەستی پێدەکەین.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێناسەیە، تێڕوانینێکی گشتی سادە بۆ ئابووریی مارکسیزم دەخەمەڕوو. بەشە سەرەکییەکانی بریتی دەبن لە: بەرهەمهێنان، بەها، نامۆبوون، ئاڵوگۆڕ، قەیرانەکان لە تیۆریدا، قەیرانەکان لە مێژوو و سۆسیالیزمدا.

بەرهەم هێنان
با لە بەرهەمهێنانەوە دەست پێبکەین، کە بریتییە لە گۆڕینی کردەیی سروشت لەلایەن مرۆڤەوە بۆ دروستکردنی شتی بەسوود بۆ مرۆڤەکانی دیکە. دەتوانین بە کۆی دروستکراوەکانمان بڵێین بەرهەمی کار، بەو پێیەی هیچ شتێک بەبێ خەرجکردنی کاری مرۆڤ دروست نابێت — تەنانەت ڕۆبۆتێک سەرەتا دەبێت دروست بکرێت و بەرنامەی بۆ دابنرێت. تواناکانمان بۆ گۆڕینی سروشت بۆ شتە بەسوودەکان، مارکس بە هێزەکانی بەرهەمهێنان ناوی دەبرد.

ئێمە بوونەوەری کۆمەڵایەتین. ئێمە پێکەوە دەژین و کار دەکەین و تەنانەت بەرهەمهێنەرێکی سەربەخۆش لە دەرەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە. مارکس باسی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرهەمهێنان کرد، واتە شێوازی پەیوەندیمان بە یەکترەوە لە ڕێگەی ئەو شێوازەی کە بە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوە گرێدراوین. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرهەمهێنان دەتوانن ئەو کایانەی چالاکیی مرۆڤیش لەخۆ بگرن کە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوە گەشە دەکەن، بەڵام سەربەخۆیییەکی ڕێژەیی لێی بەدەستدەهێنن، بۆ نموونە دەوڵەت، خێزان. هەروەها بەزۆری لە سیستەمێکی خاوەندارێتی و فۆرمەکانی تری ئایدیۆلۆژیدا کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان، بەرجەستە دەبێتەوە.

پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هێزەکانی بەرهەمهێنان (واتە بۆچی و چۆن بەرهەم دەهێنین) بەرهەمی کار (واتە چی و چەند بەرهەم دەهێنین) لە قاڵب دەدەن. بە گشتی کارلێک دەکەن و ئەوەی مارکس ناوی لێنا شێوازی بەرهەمهێنان پێکدەهێنن. شێوازی بەرهەمهێنانی جیاواز هەیە، کە لە ڕووی مێژووییەوە بەپێی “یاساکانی جووڵە”ی تایبەتی خۆیان و ئەو کردارە مرۆڤانەی کە ئەو یاسایانەی جووڵەیان لە قاڵب داوە، پەرەدەسەنن.

لە چوارچێوەی شێوازێکی بەرهەمهێناندا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان سەرەتا هاندەری گەشەسەندنی هێزە بەرهەمهێنەرەکانن بەڵام دواتر گەشەکردنیان ڕادەگرن. ئەم دژایەتییە، یان گرژیی پێکهاتەیی، لە نێوان هێزەکان و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێناندا، شێوازی کەوتنە ململانێی چینە کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییەکانی شێوازی بەرهەمهێنان لەگەڵ یەکتردا دادەڕێژێت.

بۆچی چین و توێژی کۆمەڵایەتی جیاواز هەیە؟ بۆچی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرهەمهێنان سیمایەکی چینایەتی دابەشکراویان هەیە؟ با بگەڕێینەوە سەر بەرهەمی کار. دەتوانین بیکەین بە دوو بەشەوە.

کاری پێویست هەیە، کە مەبەستمان لە کۆی شت و خزمەتگوزارییە بەسوودەکانە کە تەنیا بۆ بەرهەمهێنانەوەی دانیشتووان پێویستن. بە واتایەکی تر بڕی خۆراک، جل و بەرگ، شوێنی نیشتەجێبوون، هەروەها چاودێری تەندروستی، چاودێری منداڵان و هتد.. ئەوانە پێویستییەکن بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن بژێن. قەبارە و سیمای بەرهەمی کاری پێویست لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر جیاواز دەبێت، بەڵام هەمیشە لایەنی کەمێک هەیە، کە بە دڵنیاییەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە. ناکرێت بەرهەمهێنان بەئاستێک بێتەخوارەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەست بە مردن بکەن.

لە دەرەوەی بەرهەمی کاری پێویست، ڕەنگە ئێمە بەرهەمی کار زیادەمان هەبێت، واتە شت و خزمەتگوزاری بەسوود کە بۆ مانەوەی بنەڕەتی ئەوانەی بەرهەم دەهێنن پێویست نین. جۆرەکەمان نزیکەی ٢٠٠ هەزار ساڵە بوونی هەیە. بەڵگەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئێمە بە درێژایی کاتەکە پێکەوە ژیاوین و بەرهەممان هێناوە و بۆ زۆربەی ئەو ماوەیە، هیچ بەرهەمێکی زیادە لە پێویستییەکانمان بەرهەم نەهێناوە. ئێمە ڕاوچی و کۆکەرەوە بووین کە شێوازی بەرهەمهێنانمان بەرهەمێکی لەوە کەمتریشی بەرهەمدێنا لەوەی کە پێویستمان بوو بۆ مانەوە لە ژیان.

ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی دوایین سەردەمی سەهۆڵبەندان نزیکەی ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستی بە گۆڕانکاری کرد، کاتێک مرۆڤەکان لەو شوێنەی ئەمڕۆ پێی دەڵێین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیان کرد بە چاندن و دروێنەکردنی بەروبووم و بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆ خۆراک. شۆڕشی کشتوکاڵی بەرهەمێکی زیادەی کارێکی بەردەوام و بەرچاوی کردە مومکین.

بوونی بەرهەمی زیادەی کار ڕێگە بە دابەشبوونی کۆمەڵایەتی دەدات لە نێوان زۆرینە، کە بەرهەم دەهێنن و کەمینەیەکی بچووک، کە لە کار بەخشراون و بەم هۆیەوە بە کاری ئەو کەسانە دەژین کە کار دەکەن. بە واتایەکی تر، بەرهەمی زیادەی کار، مەرجی ماددییە بۆ بوونی چینێکی دەسەڵاتداری ئیمتیازدار و شێوازی بەرهەمهێنانی دابەشکراوی چینایەتی.
هەر شێوازێکی بەرهەمهێنانی دابەشکراوی چینایەتی بەرهەمێکی زیادەی کاری هەیە کە لەلایەن چینی دەسەڵاتدارەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت. ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە لە ناسینی ئەم دیاردەیە لە شێوازەکانی بەرهەمهێنان لە ڕابردووی دوورەوە، بۆ نموونە کۆمەڵگەی کۆیلایەتی کۆن لە یۆنان یان ڕۆما، فیۆدالیزم لە ئەوروپای سەدەی ناوەڕاستدا. زۆرێک لە ئابووریناسە بۆرژوازییەکان بە ئامادەییەوە دان بە هەموو ئەوانەدا دەنێن. بەڵام هەوڵبدە بڵێیت هەمان شت بۆ شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریش دەگونجێت وکەچی رووبەڕوی توڕەیی و دەیان هۆکاری پێچاوپێچ دەبیتەوە کە بیانوو دەهێنرێتەوە شتەکان جیاوازن. بەڵام بێگومان شتەکان لە بنەڕەتدا وەک یەکن.
جیاوازی ڕاستەقینە ئەوەیە کە بەرهەمی زیادەی کار لە سایەی سەرمایەداریدا فۆڕمی زێدەبایی کۆمەڵایەتی وەردەگرێت. ئێستا ئەوە پێویستی بە هەندێک ڕوونکردنەوە هەیە، چونکە لە کۆمەڵگە چینایەتییەکانی پێشوودا فۆڕمی باڵادەست نەبووە و لە ڕاستیدا ئەمە سەرچاوەی ئەو وەهمەیە کە سەرمایە یان تەکنەلۆجیا یان کاری مەترسیدار یان شتەکانی تر سەرچاوەی قازانجی سەرمایەدارییە.

بەها
مارکس شیکاریی خۆی بۆ شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری بە کاڵا دەستپێکرد چونکە کاڵا ئەو فۆرمە کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییە کە بەرهەمی کار لە کۆمەڵگای ئێمەدا گریمانە دەکات. وەک هەموو ئەو شتانەی کە لەلایەن مرۆڤەکانەوە بەرهەم دەهێنرێن، بڕیارە سوودی هەبێت، بۆیە دەتوانین بڵێین بەهای بەکارهێنان یان سوودی هەیە.

بەڵام کاڵاکە لە بازاڕدا دەکڕدرێت و دەفرۆشرێت و هەر بۆیەش بەهای ئاڵوگۆڕی هەیە (واتە ئەو بڕە پارەیەی کە دەتوانێت فەرمانی پێبکات).
ئابووریناسانی بۆرژوازی پێیان وایە کە بەهای کاڵایەک کە بە سادەیی لەگەڵ نرخ یان بەهای ئاڵوگۆڕدا تێکەڵیان دەکەن، لەسەر بنەمای بەهای بەکارهێنانی دامەزراوە – یان باشتر بڵێین، خەمڵاندنی بابەتیی سوودەکەی بە بەراورد بە خواستەکان و ئەو پارەیەی کە لەبەردەستدایە واتە کڕیارەکە. یەکێک لە کێشەکانی ئەم ئارگیومێنتە ئەوەیە کە سوودمەندی وەک تایبەتمەندییەکی ئەبستراکت، هیچ بوونێکی بابەتیی و ژمارەیی نییە. سوودمەندی لە بنەڕەتدا کۆنکرێتییە و بۆ جۆرە تایبەتەکانی کاڵا دەگونجێت. ئاماژەیە بۆچۆنێتی نەک چەندایەتییەکی کاڵایەک – لە ڕاستیدا ئەوە هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەڵک کاڵایەک بە کاڵایەکی جیاواز بگۆڕنەوە.

بۆ ئەوەی بەها لە بەهای ئاڵوگۆڕی کاڵا جیاوازەکاندا دەربڕین بدۆزێتەوە، دەبێت هەم ژمارەیی بێت (لەبەرئەوەی کاڵاکان لەگەڵ یەکتردا ئاڵوگۆڕ دەکرێن – و لەگەڵ هاوتای گشتگیر، پارە – بە بڕی دیاریکراو) و هەم “ئەبستراکشن”ێکی ڕاستەقینەی بابەتیانە (گشتییە یان واقیعێکی جیانەکراوە کە لە دەرەوەی سوبژێکتیڤی تاکەکان بوونی هەیە).

مارکس تێبینی دەکات کە کاڵاکان بەرهەمی کارن. کار کۆنکرێتییە، واتە فۆڕمی تایبەتی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی بەها-بەکارهێنانی تایبەت وەردەگرێت. بەڵام کار، لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە نێوەندگیرییەکانی بازاڕ، لە هەمان کاتدا ئەبستراکت دەبێت – یان باشتر بڵێین ئەبستراکت دەکرێت یان کورت دەکرێتەوە بۆ چالاکیی بەرهەمهێنانی مرۆیی گشتگیر. سەرەڕای ئەوەش، کاری ئەبستراکت دەتوانرێت ژمارەیی بکرێت – بە شێوەیەکی گشتی، بە کاتژمێرەکان ژمارەیی دەکرێت، یان بە شێوەیەکی گشتیتر لە کاتی کارکردندا.

کاری ئەبستراکت لای مارکس مادەی کۆمەڵایەتی بەهای کاڵایەکە. کاڵا وەک شتێکی ماددی هەم بەهای بەکارهێنانە و هەم کریستاڵکردنی ماددی پێکهاتەی پەیوەندییە مرۆییەکانە لەسەر بنەمای شێوازی بەرهەمهێنان. بەهای ئەو کاتەی کاری ئەبستراکت کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ناسراوە (یان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پێویستە) دیاری دەکرێت کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی.

بەهای کاڵایەک ڕاستەوخۆ وەرناگێڕێتە سەر نرخی بازاڕەکەی. نرخی کاڵاکان لە ئاستێکی جیاوازدا بە هۆکاری جۆراوجۆر دیاری دەکرێت، لەوانەش دابینکردن و خواستی ئاشنا. بەڵام نرخەکان لە دەوری لەنگەری کۆمەڵایەتی خۆیان لە بەهای کاردا دەلەرزن و لە ئاستی ماکرۆدا کۆی نرخەکان دەبێت یەکسان بن بە بەهای کۆی گشتی. ئەمە یاسای بەهایە.

ڕەنگە جۆرێک لە تێگەیشتنێکی ئینتێستیڤ لە یاسای بەهادا ئەزموون کردبێت کاتێک تووشی هەندێک بەرهەم بوویت کە بە بڕوای تۆ “نرخی زۆرە”. نرخی زیادە لە پێوەندی لەگەڵ چی؟ ئابووریی بۆرژوازی دەڵێت “لە پێوەندی لەگەڵ خەمڵاندنی تۆ بۆ سوودەکەی بۆ تۆ”، بەڵام ئەوە ئیستدلالێکی بابەتیی و لە کۆتاییدا بازنەییە کە ناتوانێت حساب بۆ ئەوە بکات کە بۆچی ڕەنگە ئەوە بۆ هەموو کەسێک ڕاست بێت. لە واقیعدا، ڕەنگە تۆ ئەو ڕاستییە هەڵبگریت کە کاتێکی کاری کەمتری مامناوەند و پێویستی کۆمەڵایەتی وەرگرتووە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو کاڵایە بە بەراورد لەگەڵ کاڵاکان بە نرخێکی هاوشێوە.

لە هەر شوێنێک بازرگانی هەبێت، کاڵا هەیە کە خاوەنی بەهای کارە. بۆیە یاسای بەها، تا ڕادەیەک، لە هەر کۆمەڵگایەکدا کە ئاڵوگۆڕی کاڵا تێیدا هەبێت، بوونی هەیە. ئەوەی لە سەرمایەداریدا جیاوازە ئەوەیە کە بەرهەمی کار بە پلەی یەکەم شێوەی کاڵا وەردەگرێت – شتێک نییە کە لە پەراوێزی کۆمەڵگادا ڕووبدات. سەرمایەداری کۆمەڵگەیەکی بازاڕییە. یاسای بەها ڕێکخەری باڵادەستی ئابووری سەرمایەدارییە.

بۆ ئەوەی ئەمە وابێت، بۆ ئەوەی یاسای بەها یاسای بەهای سەرمایەداری بێت، ئەوە بەس نییە کە بەرهەمی کار فۆرمی کاڵا وەربگرێت. گۆڕانکارییەکی گەورەی دیکە لە شێوازی بەرهەمهێناندا دەبێت ڕووبدات: هێزی کار خۆی دەبێت ببێتە کاڵایەک کە بە کرێ لە بازاڕدا بکڕدرێت و بفرۆشرێت. بەم شێوەیە وەچەخستنەوەی چینی کرێکار بە تەواوی پەیوەستە بە کارلێکەکانی بازاڕەوە (هەروەها کاری بێ مووچەی ناوماڵ، بە تایبەت ژنان، کە بەهای نییە چونکە لە دەرەوەی پەیوەندییەکانی بازاڕ ڕوودەدات).

کار بەڕاستی چۆن بەهای زیادە دروست دەکات. وەک کاڵایەک، هێزی کار بەهایەکی هەیە و ئەو بەهایە، وەک چۆن بۆ هەر کاڵایەکی تر، بە بڕی ئەو کاتەی کاریی پێویستی کۆمەڵایەتی کە پێویستە بۆ “بەرهەمهێنانی” دیاری دەکرێت — لەم حاڵەتەدا، خۆراک، شوێنی نیشتەجێبوون، پەروەردە و… بەم شێوەیە کرێکارێک (لەگەڵ کەسانی سەر بە خۆی) پێویستی بەوەیە بتوانێت کار بکات. بەڵام دەسەڵاتی کرێکاری کاڵایەکی ناوازەیە. لە جووڵەدا، چالاکیی کرێکارییە و پێکهاتەی زیندووی پرۆسەی بەرهەمهێنانە کە بەهای زیاتر لەوەی خۆی بەهای هەیە، دروست دەکات. بەرهەمی زیادە، لە شێوەی بەهای زیادە، وەک قازانج و سوود و کرێ دەچێتە سەر سەرمایەدارەکان (ئەوان لە ڕێگەی پرۆسەی جیاوازەوە زیادە هاوبەشەکە دەکەن). لەبەر ئەوەی هێزی کار، لانیکەم لە ئاستی ماکرۆدا، بە بەهای ڕاستەقینەی خۆی پارەی بۆ دەدرێت، بەپێی یاسای بەها هیچ “کورتەگۆڕینێک” نییە – و بۆیە پێدەچێت خۆبەدەستەوەدانی بەهای زیادە نەک تەنها دادپەروەرانە بێت بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە هۆکارە ئابوورییەکان لە دەرەوەی کار. ئەمەش وەهمێکە کە خودی سیستەمەکە دروستی دەکات: سەرمایەدارەکان لە ڕاستیدا بە ئیستغلالکردنی چینی کرێکار دەژین، هەروەک چۆن هەموو چینە دەسەڵاتدارەکانی پێشوو (ئەگەرچی بە شێوەیەکی ئاشکراتر) هێزی زیادەی بەرهەمهێنەرانی ڕاستەوخۆیان خۆیان گرتووە.

ماویەتی..




چەپو کۆمۆنیزم، دوو بزووتنەوەی چینایەتی جیاواز!.. سامان کەریم

لە کۆمەڵگای سەرمایەداریدا، دوو چین هەیە: بورژوایی و پڕۆلیتاریا. کۆمۆنیزم بزوتنەوەی یەکگرتوو ڕێکخراوی پڕۆلیتاریایە بۆ داڕمانی سستەمی سەرمایەداریو بنیاتنانی سۆشیالیزم. ڕاستوچەپ بزووتنەوەو ئەحزابو ڕێکخراوە سیاسیەکانی چینی بورژواین. چەپو ڕاست هاوچینو بەم پێیە هاوئامانجن، جیاوازییان لە بەڕێوەبردنی سستەمی سەرمایەدایە. چەپ مردووە، بەڵام هەمیشە دەخوێنینەوەو دەبیستین کە ” چەبو کۆمۆنیزم”وەک دوانەیەکی چینایەتی بەکاردەبرێن لە حالێکدا دژ بەیەکن. ئەم تێڕوانینە لە نێو چەپەکانی هەموو دونیا دەبینین، و بەشێکیزۆری کۆمۆنیستەکانیش ئەو خۆشباوەڕییەیان هەیە. چەپمردووە زیندوو نابێتەوە، بەڵام پێویستە ڕۆشنبێت کە چەپ هەمان ڕاستە لە بەرگی ڕادیکاڵو ‌هەڵخەڵەتاندنی پرۆلیتاریادا. بورژوایچەپ ڕیگرێکی گەورەی بەردەم خەباتی پڕۆلیتاریا بووە لەماوەی لە١٢٥ساڵی ڕابووردوودا.

بە کورت، چەپو ڕاستی پێشزاین!
پێشزاینو تا دوای شۆڕشی فەرەنسا چەپوو ڕاست دوو چەمکی سیاسینەبوون. یەکسانخوازیو ئازادی خواستێکی دێرینەو بەپێی ئەو خواستە ڕاستو چەپ لە مێژووی چینایەتی دێرینەوە ئاماژەی پێکراوە، نەک وەک ئاڕاستەی سیاسی بەڵکو وەک ئاماژەو میتافۆرمێک بە دوولایەنی-دوالیزم – جیاواز ولەهەمانکاتدا پێکەوە بەستراو، وەک شێروخەتی دراوێک: خێرو شەڕ، شەو ڕۆژ، ژیانو مردن، تاریکیو ڕووناکی، نیرڤانا “بەختەوەری ڕەها”و ئازارو ناخۆشی ” Suffering “/ ژن و پیاو کە پیاو ڕاستو ژن چەپە، یان دەستی ڕاستو چەپ، لایڕاستی سوڵتانەکان هەمیشە پێگەی بەرزتربووە لە لایچەپ. لەمبارەوە”کریس ماکمانۆس “دەنوسێت:”دابەشبوونی ڕاستو چەپ لە جەستەوە دەستیپێکرد، پاشان لەنێو ئاینو ئەفسانەدا سەرهەڵدەداو دواتر لە سیاسەتدا بەکارهێنرا”( Right Hand, Left Hand/2002 ). لێرەدا ئەمباسەم وەک پاشخانێکی مێژوویی باسکردووە بۆ ئەوەی تێبگەین کە دانیشتنی لای چەپو ڕاستی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا لە دوای شۆرشەوە لایەنیکەم مێژوویەکی هەبووە ئەگەرچی زارەکیبێت.
وتمان تا شۆرشی فەرەنسا ڕاستو چەپ وەک هوشیاری زارەکی بەکارهاتووە. دواتر لە شۆڕشەوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدە، ڕاستوچەپ دەبێتە شەبەنگێکی فراوانی سیاسیو دواتر جیهانی. دوو بەڵگەی نەنوسراو لە ئەزموونەکانی مێژوو دەبینین، یەکەم:ڕاستو چەپ لە دامەزراوەیەکدا تێکەڵدەبنوو دتوێنەوە، سەرەڕای جیاوازیان یەکتری تەواودەکەنوو بێیەکترنابن، دامەزراوەی چینی چەوسێنەرن. ڕاست بێچەپ نابێت، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە. لە یۆیانی کۆنو ئاینە تاکخودایەکاندا هەر وابووە. لە ئیسلامدا ڕاستواتە: ڕێگای ڕاستو چاکەو بەرەکەت، و چەپواتە: ڕێچکەی ناڕاستو هەڵە. ڕاستو چەپ لە مێژووی دێرینەوە دوو باڵی جیاوازی نێو چینی چەوسێنەر بوون، خاوەن کۆیلە و زەویوزارو دەسەڵاتیان لە بەرانبەر کۆیلە و جوتیارو کرێکاراندا. ئێستاش چەپوو ڕاستی سەرمایەداری دژی پڕۆلیتاریا. دووەم: وەک ئەمسەردەمە هەمیشە باڵی چەپ، ئاراستەیەکی قێزوەنوو ناڕاستو هەڵە بووە لە ڕوانگەی چینی دەسەڵاتدارەوە. لەمبارەوە ماکمانۆس دەنوسێت:”لە هەر سەردەمێکی مێژوویدا مرۆڤ سەیری هەر کیشوەرو کلتورێک بکات ڕاستو چەپ هێمای تایبەت بەخۆیان هەیە، ڕاست هەمیشە باشەو چەپ خراپە”.(هەمان سەرچاوە)
وەک ئەزمونێکی مێژوویی دەتوانین ڕیفۆرمەکانی”ئۆرۆکاجینا” بە چەپ پێناسە بکەین”دەسەڵاتداری شاری لەکش/سۆمەر/ لەساڵی ٢٣٥٠ پ-ز / لەکش لە شاری ناسریەی ئێراقەوە ٤٨کم دورەو ئێستا ناوی –تل هبة-یە “. لەمشارەدا ململانێو خەباتی هەژارو جوتیارو کرێکارو کۆیلەکان دژبەسستەمی ئابوریکۆشک”قەسر/پاڵاس-Palace Economy “سەریهەڵداوە، بەپێی دەقە نوسراوەکان بۆ یەکمجار لە مێژوودا بزوتنەوەیەکی ڕیفۆرمیستی دەردەکەوێت. هەژارەکانی ئەو ناڕەزایەتییە ئورۆکاجینا- Uru-inim-gina- ” پارێزگاری ئەم سەردەمە” ڕابەریاندەبێت. ئەم بزوتنەوە چەپە” لەبەرانبەر دەسەڵاتی دەوڵەتدا وەستاوەو داوای لابردنی باجو کەمکردنەوەی چەوساندنەوەیانکردووە کە پەرستگا سەپاندویەتی بەسەر بێوەژنو منداڵانی بێسەرپەرشتدا(من الواح سومر/ صاموئیل کریمر/و: طە باقر/لا:١٠٥/بەدەستکاریەوە). بەهەمان شێوە لە یۆنانی کۆندا لە یاساکانی سۆلۆن – Lois de Solon-شاعیرو حەکیمی ئەو سەردەمەی ئەسینا(594 – 572 پ.ز) هەنگاوێکی ڕیفۆرمیستی فراوان پیادەدەکرێت. دەبینین ئەم چەپە میتافۆرمە لە نێو چینی دەسەڵاتداردا دەرکەوتووە، سەرەڕای ئەوەی کە بزووتنەوەو هەنگاوەکان بناغەیەکی چینایەتیان بووە، واتە خواستی فراوانی هەژارانو پڕۆلیتاریای ئەو سەردەمە بووە، بەڵام باڵی “چەپی” دەسەڵاتدار توانیویەتی خواستی بزوتنەوەکە لە ئاڕاستەیخۆیدا ڕێکبخاتەوە.
ئەو پێشەکییە، پاشخانی مێژوویی دابەشبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسایە بەسەر لایچەپو ڕاستی مەلیکدا، لە کۆبوونەوەکانی ساڵی ١٧٨٩ی دوای سەرکەوتنی شۆرشی بورژوایی. لایڕاست قەشەکانو خاوەنزەویوزارە گەورەکانبوون، خواستی مانەوەی پاشایەتیانبووە، لایچەپ شۆڕشگێرەکانو ئەوانەی خوازیاری ئاڵوگۆڕی زیاتر بوون. ئەگەر سەرنجبدەین لێرەشدا چەپو ڕاست، کۆنو نوێ، شۆرشگێر و کۆنەپارێز لە چوارچێوەی چینی دەسەڵاتداردابوون، واتە شۆرشگێرەکانی بورژوایی کە سەرکەوتوون بەسەر سیستەمی فیودالیدا، لەگەڵ چینە کۆنەکەی پێشوو کە هەوڵیانداوە مانەوەی خۆیانبە جۆرێک بپارێزن. لە دوایهاتنەمەیدانی چینی پرۆلیتاریا وەک چینێکی شۆرشگێر و یەکگرتوو بەتایبەت دوای شۆڕشی کۆمۆنارەکان، بورژوایی لە ئەوروپا بۆ ڕاگرتنی دەسەڵاتەکەیو وەڵامدانەوە بە کۆمەڵگا پێویستیبە ڕیفۆرمبووە، چەپی بورژوایی وەڵامبە خواستی چینەکەی دەداتەوە وئامانجی پڕۆلیتاریا لە چوارچێوەی کۆمەڵگای بورژوای دادەڕێژێتەوە. دواتر لە ئاستی چەمکو بزوتنەوەو ڕێکخراو ئەحزابو مانشێتی جیاوازی ڕیفۆرمخوایی و کۆمۆنیزم و سۆشیالدیموکراسی و دواتر دژی ئیمپریالیو هەروەها نیشمانپەروەریو مافی چارەیخۆنوسینو دەزگای جیهانی جیاوازدا، خۆی نمایشدەکاتو دەیەوێت نیشانیبدات سەرمایەداری لایەنگرو پارێزەری خۆشبژیەتیو مافەکانی مرۆڤی پڕۆلیتاریایە. لەمنێوەدا ئینتەرناسیونالی دووەمو دواتر شۆرشی ئۆکتۆبەرو ئاکامەکانیو ئینتەرناسیوناڵی سێ، کاریگەری جیهانی گەورەیان بووە بۆ بەهێزکردنی ئەو ئاڕاستەیە، کە تا ئێستا کۆمۆنیزم گیرۆدەیە بەدەستیانەوە.
چەپ: هێزێکی گەورەو فراوانی جیهانی
بزوتنەوەی چەپ، دەبێتە هێزێکی گەورەی سیاسی، بەسەدان ئەحزابو ڕێکخراوەو دەزگاو سەندیکاو یەکێتیکرێکاری لۆکەڵیو جیهانی جیاواز و بە دیدیجیاوازەوە پێکدەهێنن، بەتایبەت دوای شۆرشی ئۆکتۆبەر وسەرکەوتنی حزبی بەلشەفیو پێکهێنانی ئینتەرناسیوناڵیسێ لەلایەن لینینەوە. لەدوای سەرکەوتنی شۆرشو پێکهێنانی حکومەتی بەلشەفیەکان، کۆمەڵێک ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی گەورە کرا بە قازانجی پڕۆلیتاریاو هەژارەکانی یەکێتیسۆڤیەت، لە هەمانکاتدا لە 15نوفمبر 1917 ڕاگەیاندنی مافی چارەیخۆنوسین لە ڕوسیادا ڕاگەیەنرا و دوای دوومانگ ڕاگەیاندنی ١٤خاڵەی ویلسۆن سەرۆکیئەوکاتی ئەمریکا لە 8يناير1918بڵاوکرایەوە، خالێکی مافی چارەیخۆنوسینبوو. پاراستنی ئەو بزووتنەوانەی کە خواستی جیابونەوەو پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەییان هەبوو لە یەککاتدا بووە سیاسەتی یەکێتیسۆڤیەتو ئەمریکا، پاشان لە سالێ ١٩١٩، دوای پێکهێنانی “کۆمێنترن” ئەمداوایە پایەیەک دەبێت لە سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیسۆڤیەت. سیاسەتی ئەمریکیوسۆڤێتی ڕووی لە ئامانجێکبوو، کەمکردنەوەی نفوزو پێگەی وڵاتانی سەرمایەداری داگیرکەری ئەوسەردەمە کە زۆربەی وڵاتانی گۆیزەویان داگیرکردبوو. خواستی چارەیخۆنوسین لەئاستی جیهاندا بەتایبەت دوای جەنگی جیهانیدووەم، وەک پێداویستیەکی دەستبەجێی سەرمایەو لابردنی بەربەستەکانی بەردەم گەشەو فراوانبوونەوەو زاڵبونی تەواوی بەسەر گۆیزەویدا، بوو بەبزوتنەوەیەکی فراوانی جیهانی. پێشکەوتنخوازیو ئازادیخوازی بووە میلوانکەی ملی بزووتنەوەی ” بورژوایی نیشتمانی!!” و ناونران” بزوتنەوە ڕزگاریخوازەکان”. بەمپێیە وەک ڕادیکالترین باڵی چەپیبورژوایی مۆری خۆیان لە مێژوودا، لە هەمانکاتیشدا بەشێک لەم هێزە نەتەوەییانە کە لە پێناو ” سەرمایەی نیشتمانیدا” دەجەنگان لەوەش زیاتر مۆری کۆمۆنیستیان هەڵواسی بە ئاڵاو دروشمەکانیانەوە.
ڕیفۆرمە ئابورییەکانی یەکێتی سوڤیەت بە ڕابەری لینین، ئەگەرچی لەو سەردەمەدا وەک دەستکەوتێکی گەورە بۆ پڕۆلیتاریای سۆڤیەت دەبینرا، بەڵام پڕۆلیتاریای داماڵی لە ئامانجو هیوایەک کە بووی بە ئایندەی شۆرشەکەی، لە جیاتی ئامانجێک کە پڕۆلیتاریا بووی لە پێکهێنانی بەڕێوەبەری هەرەوەزیو کۆمۆنی، دەوڵەتێکی سەنتڕالی بەهێزی ڕاگەیاند کە پێشهەر ئامانجێک ڕادەستکردنی پڕۆلیتاریا بوو بە بورژوایی لە ڕێگەی ڕیفۆرمی ئابوریەوە. دوایجەنگی جیهانی دووەمو دووبارە دابەشکردنەوەی جیهان، ئەم ئاڕاستەیە دەبێتە ئاڕاستەیەکی جیهانی. وڵاتانی “نیشتمانی!” وەک قارچک بەناوی نەتەوە یان کۆمۆنیزمو سۆشیالیزمی جیاوازەوە سەردەردەهێنن لە ئاسیاوە تا ئەفریکاو ئەمریکای باشور. سۆشیالدیموکراتەکان لە ئەوروپا کورسیەکانی پەرلەمان داگیر دەکەنو دەوڵەتی خۆشگوزەران پێکدەهێنن، یەکێتیە کرێکارییەکان دەبنە پایەی ئەم هێزە بورژواییە چەپو ڕیفۆرمیستانە. ڕیفۆرمی دەوڵەتی ناسیونالیست جێگای کۆمۆنیزم دەگرێتەوە لە ئاستی ڕایگشتی جیهانی و سەنتەرەکانی خوێندنو پەروەردەو لێکۆلینەوە فکریو سیاسیەکاندا، کە تائێستا پڕۆلیتاریا بەدەستیەوە دەناڵێنێ. ئەم” کۆمۆنیزمە!!”و ئەمجۆرە لە بەڕێوەبردنی سەرمایە(چەپ) لە ساڵی ١٩٩٠ دادەڕمێتو بەرگەی ململانێی بازاڕ ناگرێت، لە گەڵیدا باڵی چەپی بورژوایی پایەی ئابوری مانەوەی خۆی لە دەستدەدات.
ئاوابوونی چەپ پایەکەی ئابورییە!
ئەنتۆنی گیدنز دەڵی: “گلۆبالیزم دەستەواژەی ڕاست و چەپی بەتاڵکردووە”. بێگومان سەرمایەداری هەمیشە گلۆباڵبووە، بەڵام ئەم نوسەرە خاوەنی ڕێگایسێهەمە واتە لە نێوان ڕاستو چەپی بورژوایدا( بەقەولی ئەوان لە نێوان سۆشیالیزم و سەرمایەداریدا)نێوەندگیریدەکەن. لیبرالیزمینوێ چەمکی ئابوریسیاسیە، چڕبوونەوەو سەنترەلکردنو کەڵەکەی فراوانی سەرمایە، بەهۆی گەشەو پێشکەوتنی هێزەکانی بەرهەمهێنانەوە، پایەی ئەو ئاڵوگۆڕانەیە. لیبرالیزمینوێ هەر کۆنەکەیە، بەڵام لە هەلومەرجی مێژووی جیاوازدا پیادە دەکرێت. هەلومەرجێک کەتیایدا بناغەی ئابوری هێزە‌ بەرهەمهێنەرەکان ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بەسەردا هاتووە، لە جیهانێکەوە کە پیشەسازی کلاسیک نیشەجێی بازاڕە ناوخۆیەکانبوو، لە هەر ڕشتەیەکی پیشەسازی وەک: کانزاو ئامێرو میتاڵەکانو و نەوتوگازو ئۆتۆمبێلسازیو جلوبەرگوچنینو ئامێرەکانی نێوماڵدا…دەیان هەزار کرێکار کاریانتێدادەکرد و لە یەکێتیە کرێکاریەکانو دەوڵەتێکی خۆشگوزەران –بەجیا لە دابەشبوونی بورژواییانەی دیکتاتۆریو دیموکراسی- بەهرەمەندبوون، بۆ جیهانێکی تەواو تازە لە کاری ڕۆبۆتو هۆشمەندیدەستکردو گەشەی لە ڕادەبەدەری ‌هێزەکان بەرهەمهێنان تا ئاستی ئەوەی باسلەوەدەکرێت کە سەرمایە پێویستی بە هێزیکاری پڕۆلیتاریا نەماوە !!. ئەمە بناغەی سەرەکی نەمانی یان ئاوابوونی بورژوایی چەپە لە ململانێی کۆمەڵگادا. ئەمریکا ڕابەری سەرمایەداری جیهانی تەنانەت چاوەڕێی پێگەیشتنی ئەو شۆرشە زانستیەی نەکرد، بەڵكو بە هاوشانی ئەو پێشکەوتنەو لە ماوەی ٣٦ ساڵی ڕابووردوودا، هەنگاوی گەورەی گرتە بەربۆ جێخستنی ئەلگۆی لیبرالیخۆی لە ئاستیجیهاندا وەک: پریڤایتکردن-بەتایبەتیکردن-، نەهێشتنی دەوڵەتی خۆشگوزەران، ئازادکردنی بازاڕیکار، ئازادکردنی نرخی دراوەکان، دورکەوتنەوە لە یەکێتیە کرێکارییەکان، فرۆشتنی تەواوی موڵکی گشتی بە سەرمایەدارانی تایبەت(کارگەکان، زەویەکان و سامانەکانی ژێر زەوی، دەزگا خزمەتگوزاریەکان، زیندانەکانو پۆلیسو سوپای تایبەت…) ئەم هەنگاوانە لەدەورووبەری ساڵی ١٩٨٠وە دەستپێدەکاو ئێستا بەکۆتایی خۆیگەیشتووە. پایەی کۆمەڵایەتی هەموو چەپی دونیا سەرمایەداری دەوڵەتبوو، ئەوەی ئەوروپا ناوی دەوڵەتی خۆشگوزەرانبوو بە کۆمەڵێک ئیمتیازاتی سیاسیو دیموکراسیەوە، ئەوەی ڕۆژهەڵات دەوڵەتی سەنتراڵبوون-دیکتاتۆر!!- لە ناسیونالیزمی عەرەب-سۆشیالیزمی عەرەب- وە بگرە تا چەپی لاتینی و ئاسیایی.
بەپراتیک دەرهێنانی ئەم سیاسەتە ئابورییەی ئەمریکا بە ئابلوقەی ئابوری و جەنگە گەورەکانو تیرۆری مۆدێرنو شۆرشی پرتەقاڵیو بەهاریعەرەبیو ڕژێم چەینجەکان پیادەکران. بەمپێیە چەپ پایەئابوریەکەی لەدەستدا. وەکناو ماوە، نمونەی سوشیال دیموکراسی ئەوروپا بەڵام لە ڕاستەکان ڕاسترنو وبەرنامەی ئەوان جێبەجێدەکەن. دواین هەوڵی ڕادیکاڵترین چەپ (پارتی هاوپەیمانی چەپی ڕادیکاڵی یۆنانی “سیریزا”)ساڵی ٢٠١٥ بوو لە یۆنان کە پاشبردنەوەی بە شکستێکی گەورە دەسەڵاتەکەیان کۆتایهات. ئەوەی جێرمی کۆربن لە بەریتانیا “حزبەکەت” ی پێکهێنا لە نۆڤمبەری ٢٠٢٥دا، ئەگەر لە دەنگدانیش بیباتەوە!!، بڵقێکی تەقیووە. چەپە کوردەکانی پەیەدە و هەسەدە، پێشئەوەی تامی ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سوریا بکەن هەموو بەرنامەی بەڕیوەبەری خۆسەریو ناوچەیەکی زۆریان لەدەستدا، جگە لە پەیڕەوی حکومەتی جۆلانی و ئۆتۆنۆمیویەکی بەرتەسک نەبێت، هیچیدیکەیان پێنەبڕاوە. سەدەها نوسەریچەپ پێماندەڵێن چەپ مردووە، بەڵام ئەلتەرناتیڤێک نادەنبەدەستەوە، نوسەرێکی هیندی دەنوسێت:”لەڕاستیدا چەپ وەک قەوارەیەکی رێکخراو و دامەزراوەیەکی ڕۆشنبیری و سیاسی، مردووە.”( Yogendra Yadav )بەڵام دوایی بەچەندین ڕێگای بێبناغە دەگەڕینەوە بۆی.
بورژواییچەپ بناغەکەی داڕوخاوەو پایەی ئابوری نەماوە، ژیانئاوایکردووە لە ململانێکانی کۆمەڵگا.ئەم هەلومەرجە دەروازەیەکی ڕۆشنترو ئەرێنیتری ئاوەڵاکردووە بۆ بزوتنەوەی پڕۆلیتاریا وەک ‌هێزێکی ڕێکخراوو یەکگرتوو؛ کۆمۆنیزم.
لە کۆتایدا: کۆمۆنیزم بزوتنەوەی ڕێکخراوو یەکگرتووی چینی پڕۆلیتاریایە. ئامانجی کۆمۆنیزم کۆمەڵگایەکی سۆشیالستییە. کۆمۆنیزم ناتوانێت لۆکەڵی دابمەزرێت، بەڵکو جیهانیە، ئەوە ئەزموونی مێژووە. کۆمۆنیزمو چەپ دووبزوتنەوەی چینایەتی تەواو جیاوازن. لێرەدا باسەکە باسی دوو چینی کۆمەڵایەتیە نەک وردەکارییەکانی خەباتی ڕۆژانە. پڕۆلیتاریا بەردەوام هەنگاو دەنێت بۆ دابینکردنی هەلومەرجەکانی یەکگرتووبوونی خۆی، بۆ کۆمۆنیزم. چەپ مردووە، بەڵام خەباتی چینایەتی بەهێزێکی جیهانی گەورەوە بەردەوامە، ئەوە مەیدانی کۆمۆنیزمە.

سامان کەریم/ ١٥ی فێبریوەری ٢٠٢٥




‏چەپگەرایی  ژێل دۆڵۆز لە نێوان مایکرۆکۆمۆنیزم و فەلسەفەی جیهانی سێیەمدا.. ‏و. لە عەڕەبیەوە: یاسین لەتیف

نووسینی: ‏د . زهیر الخویلدي..

‏پێشەکی

‏”چەپ” لە ڕوانگەی جێل دۆلۆزەوە بە پلەی یەکەم ئاماژە نیە بۆ پارتێکی سیاسی یان ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو، بەڵکو مەبەستێکە بۆ هەڵوێستێک کە  لەسەر بنەمای  دروستکردن و دووپاتکردنەوەی جیاوازی و بەرەنگاربوونەوەی نۆرم و پێکهاتەکانی دەسەڵات دامەزراوە  . هاوکات  پەیوەستە بە کارلێکی کارێگەری چالاکانە لەگەڵ جیهاندا لە ڕێگەی پرۆسەی خوێندنەوە و لێکدانەوەی “ڕادیکاڵانە”. کە ئاڵنگاری گێڕانەوەی باڵادەست و خوڵقاندنی توانا نوێکان دەکات ، نەک گونجان لە گەڵ گوتراوەکانو سیستەمی دیاریکراوی پێشوەخت، ڕەتکردنەوەی پۆلە پێشوەختەدیاریکراوەکان:

‏چەمکی “چەپ” لای دؤلۆز  گوزارشت نییە لەخۆگونجاندن  لەگەڵ سپێکتریمی (الطیف) سیاسی تەقلیدی  ، بەڵکو ڕەخنە گردنە لە مەیلی پۆڵێنکردن و پێناسەکردنی شتەکان . بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم پۆڵێنکردنە زۆرجار خزمەت بە بەهێزکردنی پێکهاتەکانی دەسەڵاتی ئێستا دەکات.

‏له ئامێزگرتنی جیاوازی و گۆڕانکاری . 

‏”چەپ” لای دۆلۆز لە ئامێز گردتنی جیاوازی و گۆڕانکارییە-  هەروەها پرۆسەیەکی بەردەوامی گۆاستنەوەو و گۆڕانکارییە کە بەرەنگاری چەقبەستن و یەکسانیی دەبێتەوە.

‏خوێندنەوەو شیکردنەوەی  دڕندەیی، 

‏ئەمەش بریتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەق و بیرۆکەکان بە شێوەیەکی “دڕندانە” و  هەڵوەشاندنەوەیان و دوبارە کۆکردنەوەیان و دروستکردنی مانا و پەیوەندی نوێ کە ڕەنگە نووسەرە ڕەسەنەکان مەبەستیان نەبووبێت.

‏بە سیاسیکردن وەک نۆرم . 

‏دۆلۆز پێشنیاری ئەوە دەکات کە پراکتیکی سیاسیکردنی چەپ- کە بەردەوام  گومان و  ئاڵنگاریی نۆرمە دامەزراوەکان دەکات، دەتوانێت ببێتە پێوەرێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکییە فەلسەفییەکان و دروستکردنی ئەگەری نوێ.

‏لە دەرەوەی مۆدێرنێتە . 

‏میتۆدی دۆڵۆز  تێگەیشتنی مۆدێرنێتی چەپ تێدەپەڕێنێت ، کە زۆرجار پشت بە بیرۆکەی جێگیر و پێشکەوتنی هێڵی دەبەستێت. دیدێکی زۆر نەرمتر و دینامیکیتر بۆ واقیع بونیاد دەنێت . هاوکات گۆڕانکاری و جیاوازی بەردەوام لە جەوهەریدا ئامادەن.  بەو مانایەی ئاراستەی چەپگەرایی لای دۆلۆز بە واتای بەشداری چالاکانە لە دروستکردنی جیهانێکی کراوەتر و دینامیکیتر و هەمەچەشنتر. جیهانێک کە بەردەوام لە پەرەسەندندایە و بەرەنگاری هێزەکانی یەکسانی و کۆنترۆڵ دەبێتەوە.

‏دەقی دیالۆک ..  “چەپ” واتای چییە؟

‏وەک لە وتارەکەی پێشوودا ئاماژەم پێدا، “ئەبیسێدەر” هەرگیز وەرنەگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی (لانی کەم، بەپێی ئاگاداری من).لێرەدا بەشداری بچووک و نامۆی من لە کارێکی وەها گەورەدا. ئەمە کۆتایی ئەو “بابەتە”یە (جیلی  چەپگەرایی) کە تیایدا ژێل دۆلۆز لە دوو بەشدا پێناسەی “چەپبوون” دەکات کە مانای چییە. 

‏بەشی دووەم ڕوونکردنەوەیەکە بە زاراوەیەکی زۆر سادە بۆ چەمکی “بوون” کە لەگەڵ فێلیکس گواتاری لە پەرتوکی “هەزار ڕوو تەخت”  بەرهەمان هانیوە . 

‏کلێر بارنیەر: مانای “چەپ” بوون بۆ تۆ چی دەگەیەنێت؟

‏ژێل دۆلۆز:  باشە ئێستا پێت دەڵێم کە ناتوانرێت حکومەتێکی چەپ هەبێت. ئەمە بەو مانایە نییە کە جیاوازی لە نێوان حکومەتەکاندا نییە. باشترین شت کە دەتوانین هیوای بۆ بخوازین حکومەتێکە کە پاڵپشتی بەشێک لە داواکارییەکانی چەپەکان بکات، لەکاتێکدا حکومەتێکی چەپ بوونی نییە. چۆن پێناسەی “چەپ” بکەین؟ من ئەمە بە دوو شێوە دەڵێم یەکەم: کێشەی تێگەیشتنە. کێشەی تێگەیشتن واتای ئەوەیە “چەپ نییە” ئەمەش لە ناونیشانی پۆستەوە دیارە ، چەپ نەبوون واتە لە خۆم و شەقامەکەم و لە شارەکەم و لە وڵاتەکەمەوە دەست پێبکەم و دواتر لە وڵاتانی ترەوە. ئێمە لە خۆمانەوە دەست پێدەکەین و لەبەر ئەوەی ئێمە ئیمتیازمان هەیە و لە وڵاتێکی دەوڵەمەنددا دەژین، پرسیار دەکەین کە چۆن دەتوانین بە تێپەڕبوونی کات ئەم دۆخە بپارێزین. ئێمە هەست بە هەندێک مەترسی دەکەین،  ئەم دۆخە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، ئێمە دەڵێین “بەڵام چینییەکان زۆر دوورن، چۆن دەتوانین ئەوروپا بە تێپەڕبوونی کات بپارێزین؟” چەپ بوون بە پێچەوانەوەیە. ئەوە  درک کردنە وەک دەوترێت ژاپۆنییەکان  درکی پێ دەکەن . ئەوان وەک ئێمە هەست ناکەن، بەڵکو پێش هەموو شتێک هەست بە دەوروبەرەکەیان دەکەن دەڵێن: جیهان، کیشوەر، ئەوروپا، فەرەنسا و هتد …. ، شەقامی بیزەرتێ من. ئەمە دیاردەی  درک کردنە ، بەم شێوەیە  یەکەم جار  هەست بە ئاسۆ دەکەین. 

‏کلێر بارنیەر:  لە ڕاستیدا ژاپۆنییەکان چەپ نین! ؟ 

‏ژێل دۆلۆز: ئەمە هۆکارەکە نییە. لەم  درککردنەدا ئەوان چەپن بە واتایەکی تر چەپن.  یەکەمجار ئاسۆ دەبینیت دەزانیت زۆر ناخایەنێت مەحاڵە ملیۆنان کەس کە بە برسێتی دەمرن، هێشتا بتوانن خۆڕاگر بن بۆ ماوەی سەد ساڵ . بەڵام لە کۆتاییدا بەرگەی ئەو ستەمکاریە ڕەهایە ناگرین ئەمە کێشەیەکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو کێشەی تێگەیشتنە. ئەگەر  بە هەموان دەست پێ بکەین ئەوا ئێمە چەپین. ئەمەش بەو مانایەیە کە دەتوانین ئەم پرسانەش چارەسەر بکرێن ، ئەمە بە هیچ شێوەیەک بەو مانایە نییە کە بڵێین دەبێت ڕێژەی لەدایک بوون کەم بکەینەوە و ….هتد. چونکە وتنی وا تەنها ئامرازێکی ترە بۆ پاراستنی ئیمتیازاتی ئەوروپا مەبەست ئەوە نییە.  لە ڕاستیدا بڕیارەکە پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڕێکخستنە جیهانییەکانەوە هەیە کە ئەم کێشانە چارەسەر بکات. چەپ بوون واتە بزانین کە پرسەکانی جیهانی سێیەم لە ئێمە نزیکترن لە دراوسێکانمان بەڕاستی کێشەی تێگەیشتنە نەک کێشەی ڕۆحێکی جوان ئەوە جەوهەری چەپ بوونە بۆ من.

‏دووەم: چەپ بوون  بۆ من پرسی گۆڕانکارییە هەرگیز گۆڕاکاری بۆ کەمینەبوون نەوەستێت. لە ڕاستیدا چەپ هەرگیز زۆرینە نییە و بە هۆکارێکی زۆر سادەش.چونکە زۆرینە وا گریمانە دەکات تەنانەت کاتێک ئێمە دەنگ دەدەین کە زۆرترین ژمارەی خەڵک تەنها دەنگ بە شتێک نادەن… زۆرینەگریمانەی ستاندارێک دەکات .لە جیهانی ڕۆژئاوادا ئەو نۆرمەی کە هەموو زۆرینەیەک گریمانە دەکات بریتییە لە نێر، گەورەساڵ،‏هێترۆسێکسوال ئەمانە لە شاردا دەژێین . ئێزرا پاوەند و جویس شتگەلێکی لەو چەشنەیان گوت  ، بڕیارەکە ئایدیاڵە ئەمە ئەوەیە ستاندارد . بۆیە سروشتییە کە زۆرینە لە کاتی دیاریکراودا ئەم ستانداردە  بە دەست بێنێت . هەر وێنەی پیاوێک، گەورەساڵ،  هێتۆسێکسواڵ، لە شاردا دەژین  تا ئەو ڕادەیەی کە دەتوانم بڵێم زۆرینە کەس نییە ، ئەمە کەس نییە، ستانداردێکی بەتاڵە بە سادەیی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک هەن، زۆرترین ژمارەی خەڵک خۆیان درک بەوە دەکەن کە لەم ستانداردە بەتاڵەدان، بەڵام ستانداردەکە لە خودی خۆیدا بەتاڵە. کاتێک ژنان ئەژمار دەکرێن  و دەچنە نێو زۆرایەتیەوە یان كەمایەتیکی دووەمەوە بە پێوەری کۆمەڵەکەیان  سەبارەت بەم ستانداردە  ، بەڵام چیتر ؟ 

‏هەموو  بوونەکان هەن کە بە  بوونی کەمینە دادەنرێت. ‏ئەوەی مەبەستمە ژنەکان ژنگەلێکی سروشتی نیین  بەڵکو بوونیان هەیە ، ئەگەر ژنان بونیان هەبێت کەواتە پیاوانیش بوونیان هەیە ، پێشتر باسی بوونمان دەکرد وەک ئاژەڵ منداڵان بوونێکیان هەیە ئەوان بە سروشت منداڵ نین. هەموو ئەم بوونانە بوون بە کەمینە. 

‏کلێر بارنیە: کەواتە تەنها بەشەر بوونی ئینسانیان نییە، ئەمە سەختە!  

‏  ژێل دۆلۆز: ناتوانن، ئەوە نۆرمێکی زۆرینەیە. مرۆڤی پێگەیشتوو بوونێک نییە دەکرێت مرۆڤ  توانای  بوونی هەبێت ، بەم شێوەیە دەبێت بەشداری پرۆسەکانی بوون بە کەمینە بکەن ، چەپ کۆی پرۆسەکانی بوون بە کەمینەیە . بۆیە دەتوانم بە شێوەیەکی ڕستەیی بڵێم: زۆرینە کەس نییە کەمینەش هەموو کەسێکە ئەمە واتای چەپ بوونە. بزانین کە کەمینە هەموو کەسێکە و دیاردەی بوونیش لێرەدا ڕوودەدات.

‏  ” ئەبسیدەر ” لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١١ بڵاوکراوەتەوە‏ چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ ژێل دۆلۆز، کەماوەی حەوت کاتژمێر و نیو دەخایەنێت. لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن کلێر بارنی خوێندکاری پێشووی و هاوڕێ نزیکەکەیەوە تەواو بووە و لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی پیێر ئەندرێ بوتانگ . پێموایە نایابترین پێشەکییە کە مرۆڤ خەونی پێوە ببینێت بۆ  تێگەیشتن لە فەلسەفەی ژێل دۆلۆز، چونکە  لەم ڤیدۆیەدا زمانەکەی زۆر سادەیە لەوەی لە کتێبەکانیدا بەکارهاتووە (لانی کەم لە زۆربەیاندا).  ئەم بەڵگەنامەیە بە ناوی Abécédaire ـە، کە تیایدا کلێر بارنێت و ژێل دۆلۆز کۆمەڵێک بابەت و کێشە ئاڵوگۆڕ دەکەن کە وەک یەک تەوەر  پێشنیار کراون بۆ هەر پیتێک لە پیتە  ئەبجەدیەکان . 

‏شرۆڤە

‏دۆڵۆز و مایکرۆ کۆمۆنیزم ..

‏ ئامانجی بابەتەکەم : دۆلۆز کەمێک سوورە ڕەنگە سەیر بێت فەلسەفەی دۆلۆز بە ڕەنگی کۆمۆنیزمەوە گرێ بدەین. بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا باسی من لەسەر ئەو ڕاستییەیە کە دۆلۆز یەکێک بووە لەو فەیلەسوفە ئەوروپیانەی کە  فەلسەفەی بیرۆکەی کۆمۆنیزمی داڕشتووە بە لەبەرچاوگرتنی بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان لە جیهانی سێهەمدا، پڕۆژەکەی دۆلۆز ناونرا “مایکرۆکۆمۆنیزم”  کە هەوڵیدا لە ڕێگەی ئەزموونی سیاسی شۆڕشگێڕانی غەیرە ئەوروپییەوە فەلسەفەی سیاسی لە چوارچێوەیەکدا دابڕێژێتەوە. ‏ئەم لێکۆڵینەوەیە بەو مانایە نییە کە من باس لە پەیوەندی ڕاستەوخۆی دۆلۆز لەگەڵ جیهانی سێیەم بکەم یان باس لە پێشهاتە مێژووییەکانی بکەم. جیهانی سێیەم بۆ دۆلۆز و گواتاری تەنیا زاراوەیەکی جوگرافی نییە، بەڵکو زاراوەیەکە کە ئاماژەیە بۆ ناوچەی سێیەم “کە زمان دەتوانێت لێی دەرباز بێت، ئاژەڵ دەچێتە ناو شتەکانەوە و گرداکۆ بوون تێدا  ڕۆڵ دەبینێت.

 جیهانی سێیەم لای دۆلۆز بابەتێکی جیۆپۆلەتیکی نییە بەڵکو “گەردوونێکی ئاژاوەگێڕە ” گەمەیەکە لە نێوان “مانا و بێ مانا دا” . کۆی  دونیای سەرمایەداری لە ڕێی ئیمپریالیزم و کۆڵۆنیالیزمەوە دروست بووە ، بەم مانایە جیهانی سێیەم ملکەچ نییەبەڵکو کار بۆ هەڵوەشاندنەوە و تێکدانی زمان و یاسای ڕۆژئاوایی دەکات. ناوچەکانی جیهانی سێیەم  دامەزراوە بۆ “بەکارهێنانی سنووردار یان چڕ” بۆ زمانی ئۆپزسیۆن  . “سیفاتی  چەوساوەیەی ئەم زمانە وەک سیفاتی ستەمکاریە” ئەم چەمکە لە ئەدەبیاتی سنووردار واتە “بەکارهێنانی سنووردار”ی زمان. بەو مانایە نییە “ئەدەب” بە تایبەتی کەمینە بێت ، وەک دانیال سمیس ئاماژەی پێدەکات  کەواتە “سنووردار” ئاماژەیە بۆ “مەرجی شۆڕشگێڕانەی هەموو ئەدەب”.  من دەڵێم ئەم چەمکە سنووردارە پێوەندی  بە جیهانی سێیەمەوە هەیە دەبێ وەک کلیلێک بۆ تێگەیشتن لە ڕێبازی دۆلۆز بۆ کۆمۆنیزم سەیر بکرێت.‏کۆمۆنیزم وەک دروستکردنی هەلومەرجی شۆڕشگێڕانە هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە مایکرۆکۆمۆنیزم چەندین پراکتیکی کۆمۆنیستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت بۆ دروستکردنی هەلومەرجی شۆڕش. کەواتە دەکرێت وا تەماشای چەمکی دۆڵۆزو گواتاری بۆ جیهانی سێیەم بکەین  کە پەیوەستە بە مایکرۆ کۆمۆنیزمەوە ، بە خوێندنەوەی من شانبەشان کار دەکات لە گەڵ چەمکی ئەدەبیاتی بچوکدا کە بەکارهێنانی زمانێکی تەواو جیاواز دەگرێتەوە لە بەرامبەر نیشاندەری باڵادەستی دەوڵەتی سەرمایەداریدا . ئەم چەمکانە لەگەڵ بیرۆکەی سەرەتایی دۆلۆزدا یەکدەگرنەوە کە ‘پراکتیکی بەرز’ی تواناکانە کە لە ڕێگەیەوە ڕەخنە لە کۆکردنەوەی نوێنەرایەتی کانت دەگرێت.
دۆڵۆز وای ڕچاو کردووە کانت بەڕادەی پێویست ڕەخنەگر نەبووەو بە ڕادەی پێویستیش ئەزموونگەر نەبووە ، زۆر دوگماتیزم بووە. بەڵام  لە گەڵ ئەوەشدا دۆلۆز هەندێک  ڕەگەزی بەنرخ لە دیدگا ڕەسەنەکانی کانتدا بۆ کات و بیرۆکەکان وەک کێشە و توانا ناتەباکان دەدۆزێتەوە. ئامانجی دۆلۆز ڕەتکردنەوەی فەلسەفەی خودی کانت  نییە، بەڵکو شۆڕشکردنە لە فەلسەفەی ڕەخنەی کانتدا . بەم مانایە چەمکی جیهانی سێیەم لە فەلسەفەی دواتری دۆلۆزدا بە هاوکاری گواتاری بە پڕۆژەی فەلسەفی ڕەخنەیی بەردەوامی ئەو دادەنرێت . کە ڕەخنەیەکی بنەڕەتی پێشکەش دەکات لە سەردەمی سەرمایەداری جیهانیدا.

 ‏ئەمڕۆ چەپی ڕادیکاڵ لە پاشە کشەو بچووکبوونەوەدایە، لە کاتێکدا پۆپۆلیزمی فاشیستی سەرهەڵدەدات و خێراتر دەبێت. ‏‏لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دیدە ڕەشبینانەیە بۆ دۆخی سیاسی ئێستا ڕادیکالیزمی دۆلۆز و گواتاری لە فەلسەفەدا لە  مانگی ئایاری ١٩٦٨ تا ئێستاش کارێگەرەکانی پەیوەستە بە ئێمەوە. جگە لەوەش هەوڵەکانیان بۆ بەستنەوەی فەلسەفەی سیاسی بە چەمکی جیهانی سێیەمەوە ئەوەندە بەهێزە  پێداویستی داهاتووی سیاسەتی چەپگەرایی  دادەڕێژێت . بۆ هەندێک زاراوەی “جیهانی سێیەم” بەسەرچووە، ئێستاش زاراوەی “باشووری جیهانی” جێگەی گرتووەتەوە. جگە لەوەش بزووتنەوەی سیاسی جیهانی سێیەم بزووتنەوەی بێلایەنەکان شکستێکی  گەورەیان بە نسیب بووە ، کۆتاییان بووە بە کێبڕکێیەکی وەسوەسەو  دڵەڕاوکێی نێوان دەوڵەتە نەتەوەییەکان بۆ “بردنەوە” لە لوتکەی سەرمایەداری جیهانیدا.   دەبێت چاوخشاندنەوەیەک بە فەلسەفەی دۆلۆز سەبارەت بە جیهانی سێیەم بە بێزاری سیاسی بەرەوڕوو بێتەوە. بە پێچەوانەی ڕەوتەکەوە، من دەڵێم  چەمکی جیهانی سێیەمیان ئامانجی ئەوەیە ئاڵنگاری ئەو نیشاندەرە بکات کە بە “کۆمۆنیزمی گەورە” دراوە، واتە پارتی کۆمۆنستی فەرەنسی و مارکسیزمە “فەرمییەکان”ی دیکە زۆرێک باسیان لەوە کردووە کە پڕۆژەی فەلسەفی دۆلۆز و گواتاری ڕاستەوخۆ لە ڕووداوەکانی مانگی ئایاری ١٩٦٨ سەریهەڵداوە، لەڕاستیدا دەتوانرێت بڵێین فەلسەفەی سیاسی ئەوان ڕۆحی بزووتنەوەی ڕادیکاڵی پاراستووە. بەڵام ئەم پێناسەیە بۆ ڕادیکالیزمەکەیان ناڕوون و دووفاقییە. پێدەچێت پڕۆژە فەلسەفیەکەیان  پەک بخات. لە کاتێکدا پێشبینی دووبارە سەیرکردنەوەی سیاسەتەکانیان دەکرێت لە ڕوانگەیەکی نانۆرماتیڤەوە، پێویستە ڕەچاوی جۆری ئەو دیدگایە بکرێت کە هەوڵیانداوە لە فەلسەفەی سیاسی خۆیاندا بیپارێزن . زاراوەی “فەلسەفەی سیاسی” بە گشتی بە مانای تیۆری حکومڕانی  دەگەیەنێت  . بەڵام زاراوەی دۆلۆز و گواتاری لە بنەڕەتدا جیاوازە لەم بەکارهێنانە باوەدا. 

هەروەها سمیس ئاماژە بەوە دەکات کە “دۆلۆز لە ڕێگەی بەکارهێنانی ناوازەی ئەم چەمکە بە ڕوونی خۆی لە ڕێبازەکانی دیکە بۆ تیۆری کۆمەڵایەتی دوور دەخاتەوە.” بۆ نموونە پشت دەبەستێت  بە تیۆری دەوڵەت (ئەفلاتون)،  یان گرێبەستی کۆمەڵایەتی (هۆبز)، یان ڕۆحی یاساکانی (مۆنتێسکیۆ)، یان لەسەر کێشەکانی “ئاشتی هەمیشەیی” (کانت) یان شەرعیەت (دورکهایم، هابەرماس) و هتد . وەک چۆن لە چەمکی “ئەدەبیاتی لاوەکی”دا، دۆلۆز لێرەدا “پراکتیکی زاڵ”ی فەلسەفەی سیاسی بۆ دروستکردنی سیاسەتی نوێ دەناسێنێت،  بەو مانایەی ئەزموونێکی فرەیی سیاسی لە بەرامبەر تیۆری سیاسی نۆرماتیڤدا. لەم ڕوانگەیەوە ئێدواردۆ ڤیڤێرۆس دی کاسترۆ،  زانای ئەنترۆپۆلۆژی بەڕازیلی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ نەوەی ئێمە  ئاماژە بەوە دەکات:  ناوی  ژێل دوڵۆز یەکسەر ئەو گۆڕانکارییە فیکرییە دەهێنێتە بەرچاو کە ئەو قۆناغەی دەوروبەری ساڵی ١٩٦٨ی دیاری کرد . کاتێک هەندێک لە ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی تێگەیشتنی کولتووری هاوچەرخمان دامەزراند ،  مانا و دەرئەنجام و واقیعی ئەم گۆڕانکارییە مشتومڕێکی توڕەیی لێکەوتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە. وەک ڤیڤێرۆس دی کاسترۆ دان بەوەدا دەنێت میراتی فەلسەفەی سیاسی دۆلۆز هێشتا جێگەی مشتومڕە. ڤیڤێرۆس دی کاسترۆ لێرەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ناوی دۆلۆز  ئەو “گۆڕانکارییە فیکرییە”ی بیری  نەوەی خۆی دەخاتەوە کە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٨دا سەریهەڵدا .
خەمی من لەگەڵ ساتەوەختی دۆلۆز و(گواتاری)ی دیدگای سیاسیدایە و ئارگیومێنتەکانم وا گریمانە دەکەن کە ئەو گۆڕانکارییەی دۆڵۆز و گواتاری هەوڵیان دەدا لە قۆناغی شۆڕشدا بیهێننە ئاراوە “کودەتا” بووە بۆ دەستێوەردانەکانیان لە فەلسەفەی ئەوروپی لە ڕوانگەی جیهانی سێیەمەوە – بەشداریکردنی تیۆری لەگەڵ نیشاندەری باڵادەستی کۆمۆنیزم . مایکرۆ کۆمۆنیزم بە واتای کۆمۆنیزمی فرەیی بە بێ حزبی ناوەندی ، گومانی تێدا نییە کە دۆلۆز و گواتاری ئیلهامیان بۆ بیرۆکەی کۆمۆنیزمی لامەرکەزی لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکانی جیهانی سێهەمەوە  وەرگرتووە  . 

‏ فەلسەفەی جیهانی سێهەم

‏لە ڕاستیدا فەلسەفەی سیاسی ئەوان بەبێ بوونی جیهانی سێیەم  مانایەکی نەدەبوو کە نوێنەرایەتی  ناکرێت .  چەمکی دۆلۆز و گواتاری بۆ چەمکەکان تاکە ڕێگایە بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی سیاسییان. بەم مانایە جیهانی سێیەم نوێنەرایەتی ئامادەبوونێکی ڕاستەقینە لە سیاسەتەکەیاندا ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی ئامادەبوونێکی مەجازییە . بۆیە فەلسەفەی جیهانی سێهەمیان لە چەمکی کەمینەیەک وەک “گەلێکی غەیاب”دایە، ئەو کەسانەی کە بە زمانی حوکمڕان یان ئایدۆلۆژیا نوێنەرایەتی ناکرێن . جگە لەوەش چەمکی جیهانی سێیەم ئاماژەیە بۆ پراکتیکی زاڵانەی زمان، واتە ڕەخنە گردن لە جەوهەری نوێنەرایەتی . ڕەنگە لێرەدا بوەستین و پرسیار لەبارەی ئەو زەمینە ئایدیۆلۆژیەوە بکەین کە دۆلۆز و گواتاری چەمکی جیهانی سێیەمیان لە گوتاری فەلسەفی خۆیاندا جێگیر کردووە  . ئیمانوێل والێرشتاین ئیدیعا دەکات کە “ناڕەزایەتی سەرەکی لە ساڵی ١٩٦٨ دژی زاڵبوونی ئەمریکا بووە بەسەر  سیستەمی جیهانیدا” . بۆیە سەیر نییە کە دۆلۆز و گواتاری گریمانەی هەژووونی ئەمریکی بکەن لە ئارکۆمێنتە سیاسی – فەلسەفییەکانیاندا، لە بابەتگەلێکی جۆراو جۆردا ڕاستەوخۆ پرۆژە سیاسییەکەیان بە دژە ئیمپریالیستی یان پۆست کۆلۆنیالیزم وەسف دەکەن . 

 ئەم ئاراستە سیاسییە لەو ڕۆژانەدا نە بەڕێکەوت بوو ، نە ناوازەش بوو  ، بەڵکو دەتوانرێت بڵێین مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٨ لوتکەی دۆزینەوەی چەپی ئەوروپی بوو بۆ گەلانی جیهانی سێیەم. لە سایەی ئەم دۆخەدا فەلسەفەی سیاسی دۆلۆز و گواتاری ئامانجی فەلسەفەکردنی واقیعی گەلانی جیهانی سێهەم بوو . بەڵگەیەک کە پەیوەندی نێوان دۆلۆز و وشەی سێیەم ئاشکرا دەکات ئەوەیە کە دۆلۆز (لەگەڵ گواتاری) چەمکی “گەلانی ونبوو”یان بونیادنا  بۆ ڕوونکردنەوەی پانتایی جیهانی سیاسەت . کەواتە ئەم کەسانە کێن؟ بیرۆکەی ئەو سەبارەت بە خەڵکی نەبینراوی ڕۆژئاوا، مێتافۆر نییە، بەڵکو ئەگەرێکە بۆ سیاسەتی دژە نوێنەرایەتی- داهێنانی پرۆلیتاریای جیهانی.‏‏لە ئێستادا ناتوانرێت چینێکی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو لەناو ئەو دابەشکارییە کۆمەڵایەتییەی کە هەیە دەستنیشان بکرێت. ڕەنگە ڕووداوەکانی داهاتوو ببنە هۆی سەرهەڵدانی ئەو جۆرە کەسانە  .  من دەڵێم چەمکی کەسانی ونبوو بە تەواوی لەگەڵ ڕووداوی مێژوویی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە جیهانی سێیەمدا دەنگ دەداتەوە . بەم پێیە پڕۆژەی سیاسی دۆلۆز و گواتاری لە چوارچێوەی سێ گرووپی مێژوویی چەپی فەرەنسیدا جێی نابێتەوە:
چەپی کۆماری، چەپی سۆسیالیستی و چەپی کۆمۆنیستی ، میشێل وینۆک گروپی چوارەمی  چەپ بە “چەپی  پەڕگیر ” ناودەبات ، ‏لویس ئۆگست بلانکی و ژان پۆڵ سارتەر نموونەی ئەم گروپە چوارەمەن، کە ڕەخنەیان لە دامەزراندنی ئەم جۆرە چەپەدا هەبوو و دیموکراسی نوێنەرایەتیان ڕەتکردۆتەوە . بۆ ئەوان سیستەمی هەڵبژاردن ئامرازێکی حوکمڕانی بوو بۆ گەمارۆدانی شۆڕشی گەل. بە پێچەوانەی مۆدێلی چەپی توندڕەوی وینۆک، کریستۆف کاڵتەر ئاماژە بەوە دەکات کە چەپی نوێی ڕادیکاڵ لە دوای ساڵی ١٩٥٦  بەرەو شۆڕشی چوارەم دەڕۆیشتن.ئەو دەڵێت: کۆتایی هاتنی ئیمپراتۆریەتەکانی کۆلۆنیالیزم کاریگەری لەسەر دوو بوارە بنەڕەتییەکانی خۆتێگەیشتنی چەپ هەبوو کە پۆتانسێلی گەورەی خەباتیان هەبوو: ‘شۆڕش’ و ‘ ئەنتەرناسیۆنالیزم’. گفتوگۆکان سەبارەت بە پابەندبوون بە شۆڕش و ئامرازە گونجاوەکانی گەیشتن بەو شۆڕشە بووە هۆی ناکۆکی بەردەوام لەناو چەپدا. هەروەها تیۆرو پراکتیکی ئینتەرناسیۆنالیزم بووە هۆی ناکۆکی .  چونکە داواکاری سروشتی بۆ نیشاندانی “هاودەنگی” لەگەڵ کۆلۆنیالیزمەکان زۆرجار لەگەڵ سیاسەتی چەپی فەرەنسی  بەریەککەوتنی هەبوو کە ناسیۆنالیست و لایەنگری کۆلۆنیالیزم، یان لایەنگری مۆسکۆ بوون.‏مشتومڕەکان لە دەوری خەبات و سیاسەتی چەپەکان لە چەمکی جیهانی سێیەمدا کۆدەبوونەوە.

چەمکی جیهانی سێیەم پرسیاری لەبارەی ڕۆڵی چەپی فەرەنسی لە جیهاندا وروژاند ، جگە لە پرسیارەکان سەبارەت بە “کارەکتەری شۆڕشی کۆمەڵایەتی-سیاسی و ئەکتەرەکانی و شوێن و پاڵنەرەکانی” . فرەچەشنی و لێکنزیک بوونەوەی چەپ لە دەوری هەمان چەمکی جیهانی سێیەم دەسوڕایەوە و جەختی لەوە دەکردەوە کە هاودەنگی لەگەڵ گەلانی کۆلۆنیالیزمدا بۆ شۆڕشێکی ڕیشەیی شتێکی بنەڕەتییە. گومانی تێدا نییە کە فەلسەفە سیاسییەکانی دۆلۆز و گواتاری لەگەڵ داواکارییەکانی چەپی توندڕەوی نوێدا هاوتەریب بوون.‏لەم ڕوانگەیەوە دەبێت لە پڕۆژە سیاسییەکەیان تێبگەین کە تیشک دەخاتە سەر ئارەزوو نەک دەسەڵات، وەک هەوڵێک بۆ ڕەخنەگرتن لە گوتاری کۆنی چەپ و نوێکردنەوەی گریمانەی شۆڕش . دۆلۆز و گواتاری لەسەر بنەما سیاسییەکانیان  بانگەشەکردنی مەجازی جیهانی سێیەمیان بونیادنا لە ڕێگەی  دیالۆکو باسەکانیانەوە سەبارەت بە “کەسانی ونبوو”. بیرۆکەی دۆلۆز و گواتاری بۆ سیاسەتی مەجازی، واتە سیاسەتی خەڵکی ونبوو، 

‏لەگەڵ جوانیناسی دژە نوێنەرایەتیی ئەواندا دەنگ دەداتەوە  . تێگەیشتنی دۆلۆز لە سینەما چەند بەڵگەیەک بۆ ئارگیومێنتەکەم دەخاتە ڕوو. ئەو ئەم ئارگیومێنتە پشتگیرییەی خوارەوە سەبارەت بە “خەڵکی ونبوو” لە سینەما ٢دا دەخاتە ڕوو . لە سینەمای ئەمریکی و سۆڤیەتدا خەڵک بەڕاستی بوونیان هەیە،  ڕاستەقینەن پێش ئەوەی واقیعی بن، ئایدیاڵن بەبێ ئەوەی ئەبستراکت بن . لێرەوە ئەو بیرۆکەیە هاتە ئاراوە کە سینەما وەک هونەرێکی جەماوەری دەتوانێت باڵاترین هونەری شۆڕشگێڕانە یان دیموکراسی بێت و جەماوەر بکاتە بابەتێکی ڕاستەقینە .  بەڵام زۆر فاکتەر ئەم باوەڕەیان لاواز کرد ، سەرهەڵدانی هیتلەر کە ئامانجی ئەوە بوو  لە ڕێی سینەماوە جەماوەر ملکەچکات ، نەک جەماوەر بکاتە بابەت و هەست بە بوونی خۆیان بکەن ، ستالینیزم کە کۆدەنگی گەلی گۆڕی بۆ یەکگرتوویی حزبی پاوانخوازانە ،  هەڵوەشاندنەوەی گەلی ئەمریکا، کە چیتر باوەڕیان بە خۆیان نەدەکرد کە ئەو گەلە تواوەیەی ڕابردوون ، یان تۆوی گەلێکی داهاتوون . (  ڕۆژئاوای نوێ یەکەم بوون کە ئەم هەڵوەشاندنەوەیان پیشاندا ) . بەکورتی ئەگەر سینەمایەکی سیاسی مۆدێرن هەبوایە، لەسەر ئەم بنەمایە دەبوو:  جەماوەر بوونی نەماوە، یان هێشتا نەبووە…  گەل ون بووە . زەحمەت نییە لێرەدا ببینین کە دۆلۆز بە ڕوونی باس لە سێ جەمسەری ئایدۆلۆژیای سیاسی دەکات – ستالینیزم، نازیزم و ئەمریکیزم – کە سینەما بە “هونەری جەماوەر” دەزانن،  ئامرازی شۆڕش و دیموکراسی کە خودی جەماوەری “ڕاستەقینە” بەرهەم دەهێنێت . ئەم واقیعەی جەماوەر لە ڕیالیزمی سیاسی ڕۆژئاوادا بە شێتی دادەنرێت، وەک لیبرالیزم یان ئابووری سیاسی . دۆلۆز لەگەڵ گواتاری ئاماژە بەوە دەکەن کە “سینەما توانای گرتنی جووڵەی شێتی هەیە لەبەر ئەوەی شیکاری کۆنەپەرەستانە نییە، بەڵکو بەدواداچوون بۆ بوارێکی جیهانی پێکەوەژیان دەکات”. بەم مانایە سینەما دەتوانێت چەکێکی سیاسی کاریگەر بێت بۆ بنیاتنانی ئامێری جەنگ  ، هاوکات خۆی ڕاپسکێنێت و هەڵبێت لە دەوڵەتی ناسیۆنالیزم وەک ئامرازێکی دیلکردن  . چەمکی دۆلوز بۆ جیهانی سێیەم پەیوەستە بەم “جیهانگەریەوە”کە لە دەرەوەی بازنەی دەوڵەتە نەتەوەیەکان دەستی بە دەرکەوتنی خۆی کردووە . ئەم پێکهاتەیە خاڵی لێکنزیکبوونەوەی واقیعی سینەما و مرۆڤە غیابەکانە .

 ئەوەی جێگای سەرنجە دۆلۆز ئاماژە بە “هەڵوەشاندنەوەی گەلی ئەمریکا” دەکات کە لە سەردەمی جەنگی ساردا مێژووی کۆچی فرەنەتەوەیی خۆیان لەبیر کردووە . ئەمریکا سەردەمانێک خاکی بەڵێندراوی گەلانێک بوون کە سەر بە هەرێمەکان نەبوون . ئێستا وەک لە فیلمە تازە ڕۆژئاواییەکاندا دیارە ئەمریکییەکان  دڵەڕاوکەیانە بۆ پاراستنی ناسنامەکەیان  . هەروەک دۆلۆز ڕاستەوخۆ ئاماژەی پێدەکات: گومانی تێدا نییە ئەم ڕاستییە ڕۆژئاوایش دەگرێتەوە، بەڵام زۆر کەم لە نووسەران ئاشکرایان کردووە، چونکە بە میکانیزمەکانی دەسەڵات و سیستەمی زۆرینە شاردراونەتەوە . لە لایەکی دیکەوە لە جیهانی سێیەمدا تەواو دیار بوو کە گەلانی ستەملێکراو و ئیستغلالکراو لە دۆخی کەمینە هەمیشەییەکان و  قەیرانی ناسنامەی بەکۆمەڵدا ماونەتەوە .‏‏جیهانی سێیەم و کەمینەکان  فرسەتیان بۆ نووسەرە بە تواناکان دابین کردووە  بۆ پێگەی تایبەتی خۆیان و  لە پەیوەندییان لەگەڵ نەتەوەکەیان  تاکو بڵێن: گەل ئەوەیە کە نەماوە ، ئەوەی دۆلۆز بەم ئارگیومێنتە ئاماژەی پێدەکات، پاڵنەرە شاراوەکەیەتی بۆ زیندووکردنەوەی سینەمای سیاسی. بنەمای سینەمای سیاسی ئەوەیە کە “ گەل بوونی نەماوە، یان هێشتا بوونی نییە”. چۆن بتوانرێت ڕێگا خۆش بکرێت بۆ هاتنی گەلێک کە بوونی نەماوە (یان هەرگیز بوونی نەبووە)؟ لە چەمکی دۆلۆزدا سینەمای سیاسی نوێنەرایەتی هەڵوێستە شۆڕشگێڕییەکان ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی دروستکردنی زۆنی سێیەم دەکات کە لە وەسف و گێڕانەوەی چیرۆک تێدەپەڕێت . چیرۆکێک کە کراوە دەبێت بەڕووی گۆڕانکارییە بێشومارەکاندا، دەربڕینی خۆی لە “هارمۆنی” خود و بابەتدا دەدۆزێتەوە . ئەم پەیوەندییە یەکسانە لەگەڵ دیاریکردنی ئەوەی کە کامێرا بە شێوەیەکی بابەتیانە چی دەبینێت و کارەکتەرەکە بە شێوەیەکی  خودی چی دەبینێت. چیرۆکەکە پێویستی بە بینەرێکی خوێندەوار نییە لە کاتێکدا نووسین بە زمانی باڵادەست مەحاڵە . کۆتا زمان، نەک زمانی ئەویتر لە بنەمایەک کەمتر نییە ،  دەبێت  هونەر  تێدا بەشدار بێت  (بەتایبەت هونەری سینەما) بۆ داهێنانی گەلێک . دۆلۆز پێداگری دەکات کە “ئەو ساتەی  ئاغا یان کۆلۆنیالیست، ڕایدەگەیەنێت، ‘هەرگیز لێرە گەلێک نەبووە گەلی ونبوو دەبێتە بوونێک و سەر لە نوێ خۆی دادەهێنێتەوە، لە شارۆچکە و کەمپەکان یان لە گەڕەکە هەژارەکاندا، لە هەلومەرجی نوێی خەباتدا کە بەپێویستی دەزانێت هونەری سیاسی بەشداری تێدا بکات”. وەک نموونەی سینەمای سیاسی نووسەرانی وەک ژان ڕۆش، پیێر پێرۆڵ و عوسمان سمبین دەهێنێتەوە ،  بە بڕوای دۆلۆز ئەم دەرهێنەرانە دۆخێکی نوێیان خوڵقاند ، کردەی قسەکردنیان گۆڕی بۆ کردەیەکی ڕۆڵی چیرۆک گێڕانەوە .  ئەم شێوازە ناڕاستەوخۆیەی گۆڕینی کردەی قسەکردن (واتە چیرۆکگێڕان) ڕەهەندی سیاسی پێکهاتنی  گەلە.

 لە ڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە دەرهێنەر و کارەکتەرەکانیان دەبنە “کۆمەڵێک کە وردە وردە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، لە شەفاعەتحوازێکەوە بۆ  شەفاعەتخوازێکی تر سەردەکەون.” . دۆلۆز بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی سێرج دانی سەبارەت بە فیلمی سیدۆی سێمبێنی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سینەمای ئەفریقا “سینەمایەکە کە قسە دەکات، سینەمایەکی کردەی قسەکردنە”.

 گوتاری سینەمایی بریتییە لە کردەی  گێڕانەوەی چیرۆک  هاو کات بنەمای قسەی زیندوو  دەبێتە هۆی “بەهای قسەکردنی بەکۆمەڵ”. ئەم کردارە هاوبەشە قسەکردنە دژایەتی ئەفسانەی زۆرینە دەکات و ئێستای ژیاو لە ژێر ڕووی ئەفسانەدا گۆشەگیر دەکات، “کە ڕەنگە بەرگە نەگیراو و باوەڕپێنەکراو و مەحاڵ بێت ، ئێستا لە کۆمەڵگەی ‘ئەم’دا تێیدا بژیت.”پێدەچێت دۆلۆز لە باسکردنی سینەمای سیاسیدا دەسەڵاتی شاراوەی سیاسەت نەک لە ڕۆژئاوا، بەڵکو لە جیهانی سێیەمدا بدۆزێتەوە.  ئەو کات کۆلۆنیالیزم و شەڕی سارد دوو جەمسەری چەپی فەرەنسی بوون. بیرۆکەی دۆلۆز لە چوارچێوەی مێژووییدا ناوازە نەبوو . لەو ڕۆژانەدا زۆرێک لە گروپە چەپەکان لە فەرەنسا خەباتیان دەکرد بۆ ئەوەی چەمکی کەمینەکان وەک بەدیلێک بۆ زۆرینەی چەپی فەرەنسی بخەنە ڕوو. ئەم گروپە جیاوازانە بەشدار بوون لە ڕەتکردنەوەی دیموکراسی نوێنەرایەتی و ئامێری سیاسی حزبە گەورەکانیان  . بەم شێوەیە خۆیان بە ئینتەرناسیۆنالیستی “ڕاستەقینە” و دژە فاشیزم دەزانی. چەمکی جیهانی سێیەم خۆی لە خۆیدا لە سەکۆیەکی سیاسی زیاتر نەبوو بۆ ئینتەرناسیۆنالیزمێکی نوێ و دژە فاشیزم لە بەرامبەر گەشەسەندن و کۆدەنگی ناسیۆنالیزمی باڵادەست لە هەردوو فەرەنسا و بلۆکی سۆڤیەتدا .  ئەم چەمکە ململانێکانی  هاندا لەناو چەپی فەرەنسیدا ، لە هەمان کاتدا هاوپەیمانییەکی لەگەڵ گروپەکانی “چەپی توندڕەو” فراوانتر کرد . تەرکیزکردنی دۆلۆز لە سەر جیهانی سێیەم وەک بنەمای سینەمای سیاسی لەم چوارچێوەیەدا هاتە ئاراوە . . لە بەرواری ئازاری ٢٠٢٥ ئەمە بەشێکە لە کتێبی “کۆمۆنیزم دوای دۆلۆز”ی ئەلێکس تایک-گوانگ لی، کە بەم دواییە لەلایەن بلومسبێریەوە بڵاوکراوەتەوە.

‏د . زهیر الخویلدي  – حوارالمتمن  ۱ –  ۷  – ۲۰۲٥

‏الادب والفن




كانیاوی خۆشەویستیت.. كاوەی خەسرەوكاوانی

                                                                              

كە بەیانیان لەگەڵ گوڵدا
عەتری عیشقت بەسەرمن دا
دەباراندو دەبوویتە هاوڕێ ی جوانی…
هێشتا رۆحی خۆشەویستیم
زامدار نەكرا بوو بەچەقۆت، ناخ و گیانی…
ئەو ئێوارەی زۆر جار دەیویست
لە سوچێكی ئەم گەردوونە
بە ژووانێك شادمان بكات …
ئێستا ئەویش بێ ئۆقرەیەو
وا خەریكە هێواش هێواش
لە ناخدا لە یادمان بكات…
خۆشەویستی وەكو خەیاڵ
كەی خاوەنی سنوور بووە…
عیشقم لای تۆ رووناكی بوو
ئەی بۆ ئێستا چرایێكی
پڕخامۆشی بێ نوور بووە…
هەنگاوەكان هێزیان تۆ بووی
ئیستا جولەی رۆیشتنیان بیرچۆتەوە…
لێوەكانم كانگای خەندەو پێكەنین بوون
هەرچی هەبوو هەمووت برد لەگەڵ خۆتەوە…
كانیاوی خۆشەویستیمان رژایە نێو
رووبارێكی پاش بارانی سەرشێتەوە…
من دڵنیام نەمن نەتۆ لەم گێژاوە رانەهاتووین
باجارێ تر لەگەڵ یەكەمین بارانا
لە نێو رۆحی كانیاوەكانا بێتەوە …
28/11/2010




ده‌وڵه‌ت و دادوه‌رى و تاك له‌ تیۆرى لیبرالیزم و ماركسیزمدا.. نه‌جمه‌دین فارس حه‌سه‌ن

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..




کێشەی هۆشیاری چینایەتی و نامۆبوون/ پارادۆکس لە فەلسەفەی سیاسی مارکسدا-٢-.. ئەکرەم سەعید

بەشی دووەم..

خەڵکی هەرێمی کوردستان ناڕازی و تووڕەبوون لە نالەباری ژیانییان، بۆیە لە نێوان ساڵانی(۲۰۱۲ تا ۲۰۱٦)چەندجارێک بارەگای حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆسیزیۆنیان سووتاند، بەڵام لەساڵی ۲۰۱۷ زۆربەی هەر ئەو خەڵکە کەوتنە دوای دروشمی(ڕیفراندوم بۆ سەربەخۆی کوردستان)ی ئەحزابەکان. پرسیار: بۆچی ناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵکی کوردستان، بە درێژایی ئەو چەند ساڵە نەبووە هۆشیارێکی چینایەتی ڕۆشن و پتەو دژی دەسەڵات؟ هۆشیارێک کە ئیدی بیانپارێزێ و بە دروشم و بەڵێنەکانی ئەحزابی دەسەڵاتداران و ئۆپۆسیزیۆن فریوو نەخۆن؟.
لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا، ئەوە زیاد لە سەد ساڵە دوو حیزب(کۆماری و دیموکراتی)، هەر جارەی یەکێکیان بە بەڵێنەکانی کاتی هەڵبژاردن، کرێکاران و هەژارانی ئەمەریکا فریوو دەدەن. پرسیار: بۆچی لەماوەی ئەو هەموو ساڵانەدا، جگە لە دیاردەی خۆپشاندان بۆ داواکاری ئابووری و هەندێ مافی گروپەکان زیاتر، کەچی هۆشیاری چینایەتی کرێکاری و سۆسیالیستی لە ئەمەریکادا هێندە گەشەی نەکردووە؟.
مارکس لەلاێک دەیسەلمێنێ کە چینی کرێکاران بە شێوەێکی بابەتی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا نامۆ دەبن-(نامۆبوون وەک خۆی دەڵێ یەکسانە بە ئاژەڵ بوون و لە دەستدانی زاتی ئینسانی)، وە لەلاێکی دی مارکس باس لە هۆشیاربوونەوەی چینی کرێکاران دەکات لە ئەنجامی(ململانێی چینایەتی و خەباتی ئابووری و کۆمەکی سۆسیالیستەکان).
ئایا ئەم دوو دیوە دژبەیەکەی شرۆڤەکانی مارکس چۆن لە واقیعدا دەرکەوتووە، و تائێستا کام لایەنی دراسەکانی مارکس وەک کۆنکرێت دروستە و هاتۆتە دی؟!

“کارۆل جۆنسۆن” لە وتاری(کێشەی چاکسازی و تیۆری فیتیشیزمی مارکس)دا دەنووسێ:
(ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەیە کە ناکۆکی نێوان دوو توخم کە بەڕواڵەت دژ بەیەکن لە بیری مارکسدا دەربخات؛ واتە یەکەم: ئەو باوەڕەی کە هۆشیاری شۆڕشگێڕانەی پرۆلیتاری لە ژێر سەرمایەداریدا بە شێوەیەکی تاڕادەیەک ڕاست و دروست(خۆرسکی) گەشە دەکات، و دووەم: ئارگومێنتەکەی لە نووسینە ئابوورییەکانی دواتردا، کە سروشتی فیتیشیزەکراوی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە سەرمایەدارییەکان فۆرمەکانی عیرفانی ئایدیۆلۆژی لێدەکەوێتەوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری دەشارنەوە …. بەشی یەکەمی ئەم بابەتە تەرخان دەکرێت بۆ سەلماندنی ئەوەی کە تێزی پێشوو لە ڕاستیدا ڕای مارکس بووە لەو بەرهەمانەی کە پێش نووسینە ئابوورییە پێگەیشتووەکانی نووسیویەتی، و بەشی دووەمیش هەڵوێستی مارکس لە دوای ئەو ماوەیە دەکۆڵێتەوە. دەوترێت کە مارکس لەبری ئەوەی پێداچوونەوە بە بۆچوونەکانی پێشوویدا بکات، ئارگیومێنتەکانی نوێکانی خۆی خستۆتە ناو دیدگاکانی پێشووی خۆیەوە سەبارەت بەو ئاسانییە ڕێژەییەی کە هۆشیاری شۆڕشگێڕی پرۆلیتاریا بە سانا گەشە دەکات و بەمجۆرە یەکدەنگییەکی جەوهەری لە نێوان بۆچوونەکانی دواتر و پێشووی مارکسدا هەیە. لە ئەنجامدا مارکس بە توندی ئەو پشتگیرییە بەربڵاوەی بۆ ڕیفۆرمخوازی کەم کردەوە کە لەکۆتایی ژیانی بە ئاشکرا دەهاتە بەرچاو؛ بۆیە نەیتوانی بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشەیەدا بکات کە تا ئێستاش وەک جددیترین کێشەی بەردەم شۆڕشگێڕان لە ووڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداریدا ماوەتەوە.
ئەم کێشانە لە نووسینەکانی مارکسدا بە شێوەیەکی جددی فەرامۆش کراون. هەندێک لە شرۆڤەکاران، ڕاستە، سەرنجیان بۆ شکستی مارکس ڕاکێشاوە لە پەرەپێدانی ڕەخنەیەکی گونجاو لە ڕیفۆرمخوازی بەڵام هۆکارە ڕاستەقینەکانی ئەم کێشەیە هەرگیز بە شێوەیەکی دروست لێکۆلینەوەی لێنەکراوە. ئەوان نەیانتوانیوە درک بەوە بکەن کە، لە کاتێکدا تیۆری مارکس سەبارەت بە عیرفانی کە لە سروشتی فیتیشیزەکراوی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە سەرمایەدارییەکانەوە سەرهەڵدەدات، پێویستە بۆ تێگەیشتن لە ڕەخنەکانی لە ئابووری سیاسی، بەڵام مارکس کاریگەرییەکی زۆر سنوورداری فیتیشیزمی لەسەر هۆشیاری پرۆلیتاری لە فۆرمەکانی چاکسازیخوازانە یان شۆڕشگێڕانەدا دەبینی.
کێشەکانی عیرفان و پەرەسەندنی هۆشیاری شۆڕشگێڕانە، ئەو کێشانەبوون کە لە قۆناغێکی تاڕادەیەک سەرەتایی کارەکانیدا، مارکسیان نیگەران کردبوو. هەر لە ساڵی ١٨٤٢دا دەیگوت:”ئایین و فۆرمەکانی تری هۆشیاری عیرفانی لە واقیعێکی شێواوە سەریان هەڵداوە و تەنیا بە گۆڕینی ئەو واقیعە دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە.”. ئەم ئارگیومێنتانە لە ئێستاوە کێشەی ئەوە دروست دەکەن کە چۆن مرۆڤایەتی دەتوانێت هۆشیار بێت لە پێویستی گۆڕینی واقیع بە لەبەرچاوگرتنی ئەو فۆرمە عیرفانییانەی هۆشیاری کە نامۆبوونی لێدەکەوێتەوە.
وەڵامی مارکس بۆ یەکەمجار لە پێشەکی کتێبی(بەشداری لە ڕەخنەی فەلسەفەی یاسای هیگڵدا)دا دەردەکەوێت. کلیلەکە لە پرۆلیتاریای ئەڵمانیدا بوو، کە ئەو دەڵێت لە ڕاستیدا نامۆیە نەک لە بیرکردنەوەدا، بەڵکە بەهۆی دواکەوتوویی مێژوویی ڕێژەیی ئەڵمانیا، بۆرژوازی ئەڵمانیا چانسی ئەنجامدانی شۆڕشێکی سیاسی لەدەستدابوو کە تێیدا بتوانێت وەک نوێنەری گشتی کۆمەڵگا بە گشتی دەربکەوێت. بەڵکو پرۆلیتاریا لە ئێستاوە دەستی بە خەباتکردن لە دژی دەکرد. مارکس پێی وایە پرۆلیتاریا تاکە چینە کە توانای هێنانەدی ئازادییەکی گشتی لەو شێوەیەی هەیە، چونکە ستەملێکراوترین چینە لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا؛ سروشتی گەردوونی ئازارەکانی چینی کرێکاران، دژایەتێکی بەرامبەر بنەماکانی دەوڵەتی ئەڵمانیای تێدا دروستدەکات.).

١- سەردەمی پڕوپووچیی یان سەردەمی نامۆبوون
“ئالان دۆنۆ” لە کتێبی(سەردەمی پڕوپووچی)دا ڕای وایە کە سیستەمی سەرمایەداری لە بەرژەوەندییایەتی کە فکر و دەروونی خەڵکی پڕوپووچ بکات، و بیرکردنەوەی لۆژیکی زۆربەی خەڵک پەکبخات و گەوجیان بکات، تا بەو هەلومەرجە سەختەی ئێستاکە هەیە، نەک تەنها ڕەزامەند بن، بەڵکو بە گونجا و ئەقڵانی بزانن.
بێگومان سیاسەتی چینی بۆرژوازی لە بەرژەوەندییایەتی کە مرۆڤەکان گەوج بن، بەڵام جگە لەم سیاسەتە نەخشە بۆ دڕێژراوەی بۆرژوازییەکان کە لە ڕێگای(گوتارەکان، میدیاکان، ئیدۆلۆژیاکان)مرۆڤەکان فریوودەدرێن، وە ئەمە ڕۆڵی سەرخانی کۆمەڵگەی سەرمایەدارییە(واتە ڕۆڵی لایەنی زاتی/ سۆبژەکتیڤ)لە گەوجکردنی کرێکاراندا، هەر وەها سیستەمی سەرمایەداری لە ژێرخانیدا، واتە لە پرۆسەی کار و پەیوەندی کار و سەرمایەدا بۆ خۆی بە شێوەێکی بابەتی، بێ سیاسەتی چینی بۆرژوازی و دەستوەردانی زاتی(واتە ڕۆڵی لایەنی بابەتی/ ئۆبژەکتیڤ)، چینی کرێکاران لە سیستەمی کاری کرێگرتەی سەرمایەداریدا نامۆ و گەمژە دەکرێن.
لە نامۆبووندا مرۆڤ زیاتر و زیاتر لە ئامێرێک دەچێت، و تا دێت لە سروشتی مرۆڤایەتی دوور دەکەوێتەوەو ناتوانێت کارامەیی و کەرەکتاری ئینسانی خۆی پەرە پێبدات. مارکس زیاد لە ۱۷۰ ساڵ لەمەوپێش نووسیبووی:
(کار بۆ دەوڵەمەندەکان شتە نایابەکان بەرهەم دەهێنێت، بەڵام بۆ کرێکاران بێبەشی بەرهەم دەهێنێت … کار بۆ دەوڵەمەندەکان جوانی بەرهەم دەهێنێت، بەڵام بۆ کرێکاران شێواوی. کار بۆ دەوڵەمەندەکان زیرەکی بەرهەم دەهێنێت، بەڵام بۆ کرێکاران گەمژەیی.).-(کرێکار تەنیا لە ئەرکە ئاژەڵییەکانیدا: کاتی خواردن و خواردنەوەو زاوزێکردن،، هتد، هەست بە خودی خۆی دەکات وەک ئینسان، ئەما لە ئەرکە مرۆییەکانیدا(کە کارکردنە)تەنیا ئەو هەستێکی هەیە بۆ لایەنی ئاژەڵی: ئەوەی ئاژەڵییە دەبێتە مرۆڤی، وە ئەوەی مرۆڤییە دەبێتە ئاژەڵی.)-What is animal becomes human and what is human becomes animal.)
لە دونیاێکی سەرمایەداری پڕ لە جەنگ و قەیراندا بوو، کە ۷۰ ملیۆن مرۆڤ کە مافی دەنگدانیان هەیە، ساڵی ۲۰۲٤ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا ترامپیان هەڵبژارد، وە شتێ کەمتر لە ۷۰ ملیۆنەکەی دی دەنگیان بە بایدن دابوو کە دیوەکەی ئەو دیوی دراوەکەیە. لە ڕاستیدا پێناسەێک بۆ ئەو نزیکەی ۱٤۰ ملیۆنە مرۆڤە لە(فریوودراو، ناهۆشیار و نامۆ) زیاتر، پێناسەێکی دی نییە. ئیدی ئاشکرایە دونیای ئەمڕۆکەی ئێمە پڕە لە مرۆڤی گرگنی نامۆی شوێن کەوتووی ئایدۆلۆژیاکان، کە وەک پارچە قوماشێک وایە، دراوە بەسەر چاویدا و ڕاستییەکان نابینێ.

لەمپەرەکانی بەردەم هۆشیاربوونەوەی چینی کرێکاران
سادەترین تێبینی بۆ هەرکەس ئەمڕۆکە ئەوەیە کە بڵێ:(چینی کرێکاران هۆشیار نین)-(چینی کرێکاران فریوخواردووی سیاسەتەکانی بۆرژوازین)، وە هەردوو تێبینیەکەشی دروستە. ئەمە لە ساتەوەختێکدایە کە دونیای سەرمایەداری ئەمرۆکە لە قەیرانێکی سەختی ئابووریدایە، جیهان خەریکە گلۆردەبێتەوە بۆ نێو ئاتوونی جەنگێکی ترسناک، و بۆرژوازی و دەسەڵاتدارانی پێشێلی مافەکان دەکەن و سەرکوت دەکەن.
ئەو پرسیارەی لێرەدا دەبێ هەر سۆسیالیستێک لەخۆی بکات ئەوەیە: بۆچی چینی کرێکاران هۆشیار نییە و شۆڕشی سۆسیالیستی ناکات؟!.
وجودی کۆمەڵایەتی چینی کرێکاران مەفروزە هۆشیارێکی شۆڕشگێڕی بەچینی کرێکاران ببەخشێ بەپێی ئەوەی:(بوونی کۆمەڵایەتی هۆشیاری کۆمەڵایەتی دیاری دەکات )، بەڵێ ئەوە دروستەو چینی کرێکاران ئیمکانیەتی گەیشتنیان بەو هۆشە سۆسیالیستییە هەیە، بەڵام کۆمەڵگەی سەرمایەداری چەندەها لەمپەر لەبەردەم ئەم ئیمکانییەتە دادەنێ. دەتوانین لەمپەرەکانی بەردەم هۆشیاربوونەوەی چینی کرێکاران دابەشکەین بۆ دوو کەتەگۆری:

١ / لەمپەرە ئۆبژەکتیڤەکان – ۲ / لەمپەرە سۆبژەکتیڤەکان
لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا(بە فیتشیسم بوون و بەنامۆیی بوون) لەمپەر لەبەردەم هۆشیاربوونەوەی چینی کرێکاران دادەنێن- لەمپەرە ئۆبژەکتیڤەکان، و چینی بۆرژوازی لەڕێگای گەلێ کەناڵەوە بیروباوەڕی خۆی زاڵ دەکات بەسەر کۆمەڵگەدا-(بیروباوەڕی زاڵ لە کۆمەڵگەدا بیروباوەڕی چینی دەسەڵاتدارە)- لەمپەرە سۆبژەکتیڤەکان. بۆیە چینی کرێکاران بەبێ کۆمەکی سۆسیالیستەکان ناتوانن تەنها خۆبەخۆی لە بەرئەنجامی ئەزموونەکانی خەباتی ئابووری خۆیان هۆشێکی چینایەتی شۆڕشگێریان چنگکەوێ، وەکاتێ بە درێژایی زیاد لە سەدساڵە سۆسیالیستەکان لاوازن، چەپی کۆن و چەپی نوێ چینی کرێکاریان بە هۆش و سیاسەتی بۆرژوازی ڕەونگاوڕەنگ گۆش کردووە.
“جۆرج لۆکاش”هەوڵیدا ڕۆڵی گرنگی حیزب لە هۆشیارکردنەوەی چینی کرێکاران و شۆڕشی سۆسیالیستیدا ڕوون بکاتەوەو دیفاع لەو تێزە بکات کە لە کتێبەکەی(مێژوو و هۆشیاری چینایەتی)هاتووە، لۆکاش نووسیبووی:(هەر جارێک هێرشێکی هەلپەرستانە دەکرێتە سەر دیالێکتیکی شۆڕشگێڕانە، لە ژێر ئاڵای”دژی سوبژێکتیڤیزم”دا بەرەوپێش دەچێت-(بێرنشتاین دژی مارکس، کاوتسکی دژی لینین.)،،، لەم ڕوونکردنەوەی خوارەوەدا دەیسەلمێنم کە لە ڕاستیدا ئەوەی لە مەترسیدایە هەمیشە پرسی ڕۆڵی حیزبە لە شۆڕشدا ،،،. کەواتە پێش هەموو شتێک زاراوەی سوبژێکتیڤ چی تێدەگەین؟. ،،، ئەرکی سوبژێکتیڤ لە پرۆسەی گەشەکردنی مێژوودا چییە؟.).- ۳.
بەڕای من کەموکورتی ڕونکردنەوەکەی لۆکاش لەوەدایە کە ئەو بەتەنها باس لە ڕۆڵی(سوبژێکتیڤ)ی- حیزبی کۆمۆنیستی و هۆشیاری چینی کرێکاران دەکات لە هەلومەرجەکەدا، و حیساب بۆ ڕۆڵی سوژەکەی دی کە ئەحزاب وئیدۆلۆژیەکان و سیاسەتەکانی بۆرژوازییەکانە ناکات، کە لەمپەر دادەنێن لەبەردەم هۆشیاربوونەوەی چینی کرێکاران و شۆڕش و گەشەی مێژوو. هەروەها ئەو پرسیارە لە خۆی ناکات کە ئایا ئەو حیزبانەی بە خۆیان دەڵێن کۆمۆنیست یان سۆسیالیست بەڕاستی هۆشیارێکی سۆسیالیستیان پێیە تا بیگەێنن بە چینی کرێکاران؟ وە ئایا پرۆژەی ئەو حیزبانە بەڕاستی دامەزراندنی دەسەڵاتی چینی کرێکاران و کۆمەڵگەی سۆسیالیسمە؟!.
——————————————————
سەرچاوەکان:
۱/ The Problem of Reformism and Marx’s Theory of Fetishism / CAROL JOHNSON
۲/ – کارل مارکس/ دەستنووسە ئابووری و فەلسەفیەکانی ساڵی ١٨٤٤ – کاری نامۆیی/ ئەرشیفی کارل مارکس لە ئینتەرنێت بە زمانی ئینگلیسی. – Economic and Philosophical Manuscripts of 1844. Karl Marx – Estranged Labour.
۳/ کێشەکانی هۆشیاری چینایەتی – ۱. سوبژێکتیڤیزم/ بەرگرییەک لە مێژوو و هۆشیاری چینایەتی – تایلزم و دیالێکتیک / جۆرج لۆکاش / وەرگێڕانی ئیستەر لێسلی لەگەڵ پێشەکییەک لەلایەن جۆن ڕیس و پۆستفەیس و سلاڤۆ ژیژەک/ لاپەڕە٥۰. Tailism and the Dialectic/Georg Lukacs – Translated by Esther Leslie
٤/ Marx and Alienation – Essays on Hegelian Themes – Sayers Sean -2011
٥/ ALIENATION, FREEDOM & COMMUNISM – RAJEEV KUMAR SEHGAL -(2016)- الاغتراب والحرية والشيوعية – راجيف كومار سيغال




پارادۆکس لە فەلسەفەی سیاسی مارکسدا – بەشی یەکەم.. ئەکرەم سەعید

فەلسەفە سیاسی مارکس و دێترمینیزم*

(دەقەکانی مارکس وەک شەمشەمەکوێرە وان: مرۆڤ دەتوانێت هەم باڵندە و هەم مشکیان تێدا ببینێت).-(پارێتۆ- لەلایەن ئۆلمان/ ساڵی ۱۹۷۱- وەرگێڕدراوە).

لەبەرئەوەی بیروکاری سیاسی بەململانێی چینایەتی کۆمەڵگەوە پەیوەندی هەیە، لێرەوە فەلسەفە سیاسییەکان بەپێی بەرژەوەندی ئەو چینەی نوێنەرایەتی دەکەن، لە پرنسیپەکان و ڕێبازەکانیاندا جیاوازن. بۆ نموونە کێشە سەرەکییەکانی فەلسەفەی سیاسی بۆرژوازی(کۆنسەرڤاتیڤسم و لیبڕالیسم) بریتین لەڕێکخستنی خەڵکی، بەجۆرێک کە ئەندامانی کۆمەڵگە ملکەچی دەسەڵاتی سیاسی چینی بۆرژوازی بکەن، بەڵام فەلسەفەی سیاسی سۆسیالیستی هەوڵی هۆشیارکردنەوەو ڕێکخستنی چینی کرێکاران دەدات تا شۆڕش بکەن بەسەر دەوڵەتی بۆرژوازەکانداو دەسەڵاتی کرێکاران دابمەزرێنن.
بە بۆچوونی مارکس فەلسەفەی سیاسی سۆسیالیستی پێش خۆی، دابڕاوبوون لە لێکۆڵینەوەی زانستی کۆنکرێتی، و لەپراکتیکدا پەیوەندییان بەخەباتی چینی کرێکارانەوە نەبووە، بۆیە مارکس لە ڕەخنەی تیۆری کۆمەڵایەتی و ئابووری سیاسیدا، ئەوانی تێپەڕاند، بەڵام خوێنەرە وردبینەکان لە دەقەکانی فەلسەفەی سیاسی مارکسدا، کۆمەڵێک ڕوونکردنەوەو چەمکی دژ بەیەک/ پارادۆکسی تێدا دەدۆزنەوە.
مشتومڕ سەبارەت بە فەلسەفەی سیاسی مارکس، بووەتە هۆی ناکۆکی نێوان سۆسیالیستەکان کە ئایا کام ڕوایەت/ خوێندنەوە بۆ دەقەکانی، مەبەستی مارکس بە دروستی دەخاتە بەردەست.
پێدەچێت زوڵم بێت فەلسەفە سیاسییەکەی مارکس، کە لە هەموو ڕەوتێکی تری فەلسەفەی سیاسی هاوچەرخ شۆڕشگێڕترە، بەوە ڕەخنەی لێ بگیرێ کە پارادۆکسە. لەڕاستیدا مارکس فەلسەفە سیاسییەکەی لە یەک کتێبدا کۆنەکردوەتەوەو پێشکەشی بکات، بەڵکە بەدرێژایی چالاکی نووسین و سیاسیەتکردنی، پرنسیپەکانی فەلسەفە سیاسییەکەی داڕشتووە. مارکس هەرگیز بە شێوەیەکی سیستماتیک پەرەی بە فەلسەفە سیاسییەکەی خۆی نەداوە، لێرەوە خوێندنەوەی بەرهەمە سیاسیەکانی مارکس، کە بە ڕواڵەت هارمۆنییە و مەحاڵە لێک جیابکرێنەوە، بووەتە هۆی ئەوەی ئەنجامگیری زۆر جۆراوجۆری جیاوازو دژ بەیەکی لێ بکرێ، واتە دەقەکانی مارکس فرە گوتارەو لە هەندێ جێگادا پەرەدۆکساڵە.

فەلسەفەی سیاسی مارکس و دێترمینیزم*
ئەگەرچی مارکس و ئەنگلس هۆشداریدەدەن کە(مانیفێست بووەتە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کە ئێمە چیتر مافی گۆڕینیمان نییە.) – مارکس و ئەنگڵس – پێشەکی بۆ چاپی ئەڵمانی ٢٤ی حوزەیرانی ١٨٧٢، لەندەن. بەڵام بڕێک لە مارکسیستەکان تا ئەمڕۆکەش، دەگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانی هەندێ دربڕین و ڕستەی نێو مانیفێست، کە ماناێکی دێترمینیزمی دەبەخشێ.
یەکێک لەو پەرەگرافانەی نێو”مانیفێست”کە بۆتە هۆی ئەوەی مارکس بە(دێترمینیزم) تاوانبار بکرێ ئەم دەربڕینەیە:(بەمجۆرە پێش هەر شتێک، ئەوەی بورژوازی بەرهەمیدەهێنێت گۆڕهەڵکەنانی خۆیەتی؛ ڕووخانی بورژوازی و سەرکەوتنی پڕۆلیتاریا، وەکوو یەک مسۆگەرە.)- مانیفێست – لاپەڕە ۲٤ – هاوڕێ موسلح وەرگێڕانەکەی لە زمانی ئینگلیسیەوە کردووەو بەراوردیشی کردووە بە زمانی سویدی.
وشەی: inevitable – oundviklig – unvermeidlich – بە ئەڵەمانی و ئیگلیسی مانای:”ڕێگری لێناکرێت – حتمي / لا مفر منه” دەگەێنێ.
پارادۆکسەکە لێرەدا ئەوەیە کە خودی”مانیفێست” بۆ ڕێکخراوێکی نێونەتەوەی کۆمۆنیستەکان نووسراوە؛ واتە هەوڵی کۆمۆنیستەکان بۆ هۆشیارکردن و ڕێکخستنی چینی کرێکاران یەکبخات بۆ گۆڕانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری، یانی تا سوژە(کە چینی کرێکارانە)بتوانێ شۆڕشی سۆسیالیستی بکات، بەم مانایە مارکس بڕوای بەوە هەبووە کە ڕۆڵی سوژە گرنگە لە گۆڕانی مێژوودا. لێرەدا یەکەم شت مرۆڤ بە مێشکیدا دێت ئەوەیە: ئەی کەواتە چۆن(ڕووخانی بورژوازی و سەرکەوتنی پڕۆلیتاریا، وەکوو یەک مسۆگەرە) یانی حەتمییە!، ئەگەر داڕمانی سەرمایەداری و دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی و سەرکەوتنی چینی کرێکاران یاساێکی سروشتی و جەبری مێژووەو حەتمییە، ئیدی ئێمە خۆمان بۆ ماندوو بکەین؟!.
فەلسەفەی سیاسی سۆسیالیستی دەبێ ئەو سیناریۆیەی مارکس نووسیبووی دەربارەی شۆڕشی سۆسیالیستی چینی کرێکاران جارێکی دی بەشێوەێکی واقیعی بنووسێتەوەو ڕزگاری بێت لە ڕوانگەی دێترمینیزمی‪.‬
من بڕوام بەوە هەیە کە ئەوکاتەی چینی کرێکاران، لە هەلومەرجێکی شۆڕشگێڕیدا، بەکۆمەکی سۆسیالیستەکان(هۆشیاربوونەوەو یەکگرتووبوون)، ئەوکات شانسی شۆڕشی سۆسیالیستییان هەیە، لێرەوە ئەگەری هەیە کە شۆڕشی سۆسیالیستی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی تێک بشکێنێ و کۆمەڵگەی سۆسیالیستی دابمەزرێنێ، بۆیە دروسترە باس لە(شانس و ئەگەر)بکەین نەک مسۆگر/ حەتمی. من هاوڕای بەشێک لە سۆسیالیستەکانم کە دەربڕیینەکەی ‪”‬ڕۆزا‪”‬ بە دروست دەزانن‪:‬(یان سۆسیالیسم یان بەربەریسم ***)، چونکە ئەم دربڕینە دوو ئەگەر نیشان دەدات لەبەردەمی مرۆڤایەتیدا، و ئێستاکە ئێمە لە نێو خولی سەرمایەداری دڕندەدا ژیان بەسەر دەبەین.

بۆچی دەربڕینی دێترمینیزمی نێو مانیفێست دروست نییە؟!.
چونکە بە دیوێکیدا هەوڵ و گەمەکانی چینی بۆرژوازی بۆ پارێزگاری لە سیستەمی سەرمایەداری و دەسەڵاتەکەی؛ واتە ڕۆڵی لایەنی زاتی(سوژەکەی دی کە دژە شۆڕشی سۆسیالیستییە – چینی بۆرژوازی) ناخاتە حیسابی خۆیەوە. لەڕاستیدا چینی بۆرژوازی بەهۆی گوتاری ئایدۆلۆژی ناسیۆنالیستی وئایینی و ڕەگەزپەرستییەوە، توانیویەتی چینی کرێکاران پارچەپارچەک بکات و فریویان بدات، وە سۆسیالیستەکانیشی لاوازکردووە، وە بەهۆی سەندیکای زەردەوە، چینی کرێکاران تەنها خەبات بۆ داوای مافی ئابووری سەندیکای دەکەن، و ئەوە زیاد لە سەد ساڵە ئەم خەبات هێندە نەچووەتە پێش تاببێتە هۆشیاری سیاسی سەربەخۆی سۆسیالیستی.
وە بە دیوەکەی تریدا، دێترمینیزمی مارکسی ئەگەری ئەوەی لەبەرچاو نییە کە ڕۆڵی فاکتۆری بابەتی(گەشەی سەرمایەداری: تەکنەلۆژیا نوێ، و قەیرانی ئابووری و قەبەبوونی سەرمایەی وەهمی لەم سەردەمەدا)، دەشێ درگاێک بکاتەوە بۆ قووتاربوونی سیستەمی سەرمایەداری بە لەمپەردانان لەبەردەم پەیدابوونی هەلومەرجی شۆڕشگێڕی، یان حیساب بۆ ئەوە ناکات کە ئەو فاکتۆرە بابەتییانەی سەرەوە کۆمەڵگەی سەرمایەداری، بەهەردوو چینەکەوە، بەرەو داڕمان و فەوتان ببات.
هیوادارم ئەم کورتە وتارە کۆمەکی بەو خەڵکانە بکات کە بیردەکەنەوەو بەدوای ڕاستیدا دەگەڕین.


  • پارادۆکس بریتییە لە ناتەبایی لە نێوان ئەوەی تیۆرێک باسی دەکات و ئەوەی عەقڵ چاوەڕێی لێدەکات یان لە بەکارهێنانی بنەما و ڕێسای گشتی پەسەندکراو و بەڕواڵەت دروست، کە دەبێتە هۆی دژایەتی چاوەڕواننەکراو یان لێدوانی بە ڕواڵەت نالۆژیک و ناعەقڵانی. یان پارادۆکس بە دەڕبڕینێک دەوترێ کە بە پێوانەی لۆژیکی لەگەڵ خۆیا ناتەبا بێت، یا ڕێگایەک بگرێتە بەر پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان.
    ** دێترمینیزم(به انگلیسی: Determinism)‪:‬ لە فەلسەفە و زانستدا، ئەو تێزەیە کە هەموو ڕووداوەکانی کۆمەڵگە و مێژوو، بە بڕیارو کردارەکانی مرۆڤیشەوە، لەڕووی هۆکارەوە بەلایەوە حەتمییە.
    *** کاوتسکی ١٨٩٢ دەنووسێ: یان دەبێت بچینە پێشەوە بۆ ناو سۆسیالیزم یان بکەوینەوە ناو بەربەرییەت(es heißt entweder vorwärts zum Sozialismus oder rückwärts in die Barbarei).
    لۆکسمبۆرگ ١٩١٥ دەنووسێ: یان گواستنەوە بۆ سۆسیالیزم یان پاشەکشە بۆ بەربەرییەت(entweder Übergang zum Sozialismus oder Rückfall in die Barbarei).
    “مایکل لۆوی” لە وتارێکی ئەم دواییەدا پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕەنگە لۆکسمبۆرگ ئاماژەی بەم بڕگەیە کردبێت لە کتێبی”دژە دورینگ”دا:(هەم ئەو هێزە بەرهەمهێنەرانەی کە شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری مۆدێرن دروستی کردووە و هەم سیستەمی دابەشکردنی کاڵا کە لەلایەن ئەوەوە دامەزراووە، کەوتوونەتە دژایەتی لەگەڵ خودی ئەو شێوازە بەرهەمهێنانە، و لە ڕاستیدا تا ڕادەیەک کە ئەگەر هەموو کۆمەڵگای مۆدێرن لەناو نەچێت، دەبێت شۆڕشێک لە شێوازی بەرهەمهێنان و دابەشکردندا ڕووبدات).
  • سەرچاوەکان:
    1/Marxism And the Paradox of Contemporary Political Thought Stanley Rothman – مارکسیزم و پارادۆکسی بیری سیاسی هاوچەرخ / ستانلی ڕۆتمان
    2/ Philosophy and Progress – KARL MARX’S CONTRIBUTION TO SOCIAL AND POLITICAL PHILOSOPHY
    3/ SIMON CLARKE Althusserian Marxism
    4/ Cyril Smith 1998 / Marx’s Critique of Political Philosophy
    5/ Karl Marx’s Political Epistemology – Subjectivity, abstraction and the state in the writings o f the early 1840s – James Martin Mclvor
    6/ The development of Marx’s social and political theory
    7/ David McLellan’s:Marx Before Marxism



یاسای مارکس بۆ قازانج.. شیکردنەوەی کاوە کەریم

بۆ گوێگرتن لەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..




بۆچی سۆسیالیزم؟.. نووسینی: ئەلبێرت ئەنیشتاین.. وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

ئایا کەسێک شارەزا نییە لە پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، بۆی هەیە بۆچوونەکانی لەسەر بابەتی سۆسیالیزم دەرببڕێت؟ من بە کۆمەڵێک هۆکار باوەڕم وایە بەڵێ.
با سەرەتا پرسیارەکە لە ڕوانگەی زانستییەوە لەبەرچاو بگرین. لەوانەیە وا دەرکەوێت کە جیاوازییەکی میتۆدۆلۆژیی جەوهەری لە نێوان فەلەکناسی و ئابووریدا نییە: زانایان لە هەردوو بوارەکەدا هەوڵدەدەن یاساکانی قبوڵکردنی گشتی بۆ کۆمەڵە دیاردەیەکی سنووردار بدۆزنەوە بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان ئەم دیاردانە تا دەتوانن بە ڕوونی تێبگەن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم جۆرە جیاوازییە میتۆدۆلۆژییانە بەڕاستی بوونیان هەیە. دۆزینەوەی یاسا گشتییەکان لە بواری ئابووریدا بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە دیاردە ئابوورییە چاودێریکراوەکان زۆرجار کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی چەندین هۆکارەوە کە زۆر قورسە بە جیا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. جگە لەوەش، ئەو ئەزموونەی کە لە سەرەتای قۆناغی بەناو شارستانی مێژووی مرۆڤایەتییەوە کەڵەکە بووە، وەک دەزانرێت- تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری هۆکارگەلێک بووە و سنووردار بووە کە بە هیچ شێوەیەک لە سروشتدا تەنیا ئابووری نین. بۆ نموونە زۆربەی دەوڵەتە گەورەکانی مێژوو بوونی خۆیان قەرزاری داگیرکاریین. گەلانی داگیرکەر، لە ڕووی یاسایی و ئابوورییەوە، وەک چینی باڵای وڵاتی داگیرکراو خۆیان جێگیر کردووە. بۆ خۆیان دەستیان بەسەر قۆرخکاریی خاوەندارێتی زەویدا گرت و لە ڕیزەکانی خۆیانەوە قەشەیەکیان دانا. قەشەکان کە لە ژێر کۆنترۆڵ و هەژمونی داسەڵاتدابوون، دابەشکردنی چینایەتی کۆمەڵگەیان کردە دامەزراوەیەکی هەمیشەیی و سیستەمێکی بەهایان دروست کرد کە لەو کاتەوە خەڵک تا ڕادەیەکی زۆر و بە شێوەیەکی نائاگا، لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی خۆیاندا ڕێنمایی دەکەن.
بەڵام نەریتی مێژوویی، ئەگەر بڵێین، هی دوێنێیە؛ لە هیچ شوێنێکدا بەڕاستی بەسەر ئەو شتەدا زاڵ نەبووین کە تۆرشتاین ڤێبلن (Thorstein Veblen) ناوی لێنابوو “قۆناغی تاڵانچی” گەشەسەندنی مرۆڤ. ڕاستییە ئابوورییە زانراوەکان سەر بەو قۆناغەن و تەنانەت ئەو یاسایانەی کە دەتوانین لێیانەوە وەریبگرین، بۆ قۆناغەکانی دیکە ناگونجێن. بەو پێیەی مەبەستی ڕاستەقینەی سۆسیالیزم بە وردی تێپەڕاندن و پێشکەوتنە لە دەرەوەی قۆناغی تاڵانکاری گەشەسەندنی مرۆڤ، زانستی ئابووری لە دۆخی ئێستایدا دەتوانێت ڕۆشناییەکی کەم بخاتە سەر کۆمەڵگەی سۆسیالیستی داهاتوو.
دووەم: سۆسیالیزم بەرەو کۆتایییەکی کۆمەڵایەتی-ئەخلاقی ئاراستە دەکرێت. بەڵام زانست ناتوانێت ئامانجەکان دروست بکات و تەنانەت کەمتریش لە مرۆڤدا بیانچێنێت؛ زانست زۆرترینی دەتوانێت ئەو ئامرازانە دابین بکات کە بەهۆیانەوە بۆ گەیشتن بە هەندێک ئامانج، بەڵام خودی کۆتاییەکان لەلایەن کەسایەتیی خاوەن ئایدیالی رەوشتی بەرزەوە بیریان لێدەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەم ئامانجانە بە مردویی لە دایک نەبن، بەڵکو ژیانی و بەهێز بن- ئەوە لەلایەن ئەو مرۆڤە زۆرانەوە قبوڵدەکرێت و دەبرێنە پێشەوە کە نیوە نائاگایانە پەرەسەندنی خاوی کۆمەڵگە دیاری دەکەن.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە لەسەرمان ئاگادار بین کە زانست و میتۆدی زانستی قەبارەیەکی لە خۆ گەورەتری نەدەینێ لە کاتێکدا پرسی کێشەکانی مرۆڤە؛ و نابێت وا دابنێین کە پسپۆڕان تاکە کەسن مافی ئەوەیان هەیە رای خۆیان لەسەر ئەو پرسیارانە دەرببڕن کە کاریگەرییان لەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵگە هەیە.
دەنگە بێشومارەکان ماوەیەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە قەیرانێکدا تێدەپەڕێت، کە سەقامگیرییەکەی زۆر بە خراپی لەت بووە. تایبەتمەندی دۆخەکە وەهایە کە تاکەکان هەست بە بێباکی یان تەنانەت دوژمنایەتیکردنی ئەو گروپە بچووک یان گەورانەی کە خۆیان بەشێکن لێی دەکەن. بۆ ئەوەی ڕۆشنتر بەڵگەکانم بخەمەڕوو، با لێرەدا ئەزموونێکی کەسی خۆم تۆمار بکەم. لەم دواییانەدا لەگەڵ پیاوێکی زیرەک و خاوەن ئاوەزێکی باشدا باسم لە هەڕەشەی شەڕێکی دیکە کرد، کە بە بۆچوونی من مەترسییەکی جددی لەسەر بوونی مرۆڤایەتی هەیە، وە ئەو تێبینییەمدا کە تەنیا ڕێکخراوێکی سەروو نەتەوەیی لە توانایدایە رێ لەو مەترسییەبگرێت. پاشان میوانەکەم زۆر بە ئارامی و روحێکی ساردەوە پێی وتم: – “بۆچی ئەوەندە بە قووڵی دژایەتی نەمانی ڕەگەزی مرۆڤ دەکەیت؟”
دڵنیام کەمتر لەسەدەیەک لەمەوبەر هیچ کەسێک بەم شێوە زمانە لێدوانێکی لەم جۆرەی نەدەدا. قسەی مرۆڤێکە کە بێهودە هەوڵی داوە بۆ گەیشتن بە هاوسەنگییەک لەناو خۆیدا و کەم تا زۆر هیوای سەرکەوتنی لەدەستداوە. ئەمە نیشانەی نامۆبون و دابڕانێکی پڕ لە ئازارە کە لەم ڕۆژانەدا خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن.
هۆکارەکەی چییە؟ ئایا ڕێگایەک هەیە بۆ دەربازبوون؟
وروژاندنی ئەم جۆرە پرسیارانە ئاسانە، بەڵام وەڵامێکی متمانەدار بەم پرسیارە بۆ خۆی قورسە. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ بە باشترین شێوە هەوڵ بدەم، هەرچەندە زۆر ئاگاداری ئەو ڕاستییەم کە هەست و هەوڵەکانمان زۆرجار دژ بەیەک و ناڕوونە و ناتوانرێت بە فۆرموڵەی ئاسان و سادە دەرببڕدرێن.
مرۆڤ، لە یەک کاتدا، بوونێکی تاکەکەسی و بوونێکی کۆمەڵایەتییە. وەک بوونەوەرێکی تاکەکەسی هەوڵ دەدات بوونی خۆی و ئەو کەسانە بپارێزێت کە لێی نزیکترینن و ئارەزووی شەخسی خۆی تێر بکات و توانا زگماکییەکانی پەرەپێبدات. وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی هەوڵدەدات ناساندن و سۆز و خۆشەویستی هاومرۆڤەکانی بەدەستبهێنێت و بەشداری لە چێژەکانیاندا بکات و لە خەمەکانیاندا دڵنەوایییان بدات و بارودۆخی ژیانیان باشتر بکات. تەنیا بوونی ئەم هەوڵە جۆراوجۆرانە، کە زۆرجار ناکۆکن بەیەکتر، کاراکتەری تایبەتی مرۆڤ دیاریدەکات لەوەی چەندە دەتوانێت هاوسەنگییەکی ناوەوەی خود بەدەستبهێنێت و بتوانێت بەشداری بکات لە خۆشگوزەرانی کۆمەڵگادا. تەواو ئەگەری ئەوە هەیە کە هێزی ڕێژەیی ئەم دووپاڵنەرە، بە شێوەیەکی سەرەکی بە میرات جێگیر بوبێت. بەڵام ئەو کەسایەتییەی کە دواجار دەردەکەوێت، تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی ئەو ژینگەیەی کە مرۆڤ لە کاتی گەشەکردنیدا بەڕێکەوت خۆی تێدا دەبینێتەوە، بە پێکهاتەی ئەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا گەورە دەبێت، بە نەریتی ئەو کۆمەڵگایە و هەڵسەنگاندنی بۆ جۆرە تایبەتەکان لە ڕەفتار پێکدێت. چەمکی ئەبستراکت “کۆمەڵگە” بۆ تاکی مرۆڤ بە مانای کۆی پەیوەندییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ هاوچەرخەکانی و بۆ هەموو مرۆڤەکانی نەوەکانی پێشووترە. تاک توانای بیرکردنەوە و هەستکردن و هەوڵدان و کارکردنی هەیە بە تەنیا؛ بەڵام ئەوەندە پشت بە کۆمەڵگا دەبەستێت – لە بوونی جەستەیی و فیکری و سۆزداریدا – کە مەحاڵە لە دەرەوەی چوارچێوەی کۆمەڵگەدا بیری لێبکرێتەوە، یان لێی تێبگەین. ئەوە “کۆمەڵگە”یە کە خۆراک و جل و بەرگ و ماڵ و کەرەستەی کار و زمان و فۆرمەکانی بیرکردنەوە و زۆربەی ناوەڕۆکی بیرکردنەوە بۆ مرۆڤ دابین دەکات؛ ژیانی لە ڕێگەی کار و دەستکەوتەکانی ئەو ملیۆنەها ملیۆنەی ڕابردوو و ئێستاوە دەکرێت کە هەموویان لە پشت وشەی بچووکی “کۆمەڵگە”ەوە شاراوەبن.
بۆیە ڕوونە کە وابەستەیی تاک بە کۆمەڵگە ڕاستییەکی سروشتییە و ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە- هەروەک چۆن لە دۆخی مێروولە و هەنگەکاندا. بەڵام لە کاتێکدا کە هەموو پرۆسەی ژیانی مێروولە و هەنگ تا بچووکترین وردەکاری بە غەریزە نەگۆڕە بۆماوەییەکان جێگیر کراوە، نەخشەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی مرۆڤ زۆر گۆڕاون و ئامادەن بۆ گۆڕانکاری. یادەوەری، توانای دروستکردنی پێکەوەگرێدانی نوێ، پەیوەندی زارەکی، گەشەسەندنی لە نێوان مرۆڤدا کردووە کە پێویستییە بایۆلۆژییەکان ئەوەناکات. ئەم جۆرە پێشهاتانە لە نەریت و دامەزراوە و ڕێکخراوەکاندا خۆیان دەردەخەن؛ لە ئەدەبدا؛ لە دەستکەوتە زانستی و ئەندازیارییەکاندا؛ لە بەرهەمە هونەرییەکاندا. ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ڕوودەدات کە بە مانایەکی دیاریکراو مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی ڕەفتاری خۆیەوە کاریگەری لەسەر ژیانی خۆی هەبێت و لەم پرۆسەیەدا بیرکردنەوە و خواستی هۆشیارانە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت.
مرۆڤ لە کاتی لەدایکبووندا، لە ڕێگەی بۆماوەییەوە، دەستوورێکی بایۆلۆژی بەدەست دەهێنێت کە دەبێت بە جێگیر و نەگۆڕاوی بزانین، لەوانەش ئەو ئیرادە سروشتیانەی کە تایبەتمەندی جۆری مرۆڤن. جگە لەوەش لە ماوەی ژیانیدا دەستوورێکی کولتووری بەدەست دەهێنێت کە لە ڕێگەی پەیوەندیکردن و لە ڕێگەی چەندین جۆری دیکەی کاریگەرییەوە لە کۆمەڵگە وەریدەگرێت. هەر ئەم دەستوورە کەلتوورییەیە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تا ڕادەیەکی زۆر گەورە پەیوەندی نێوان تاک و کۆمەڵگە دیاری دەکات. ئەنترۆپۆلۆژیای مۆدرن لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی بەراوردکارییەوە لە کەلتوورە بەناو سەرەتاییەکان فێری کردووین کە ڕەنگە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان جیاوازییەکی زۆریان هەبێت، ئەمەش بەندە بە شێوازە کولتوورییە باوەکان و جۆرەکانی ڕێکخستن کە لە کۆمەڵگەدا زاڵن. هەر لەسەر ئەمەیە ئەوانەی هەوڵدەدەن بۆ باشترکردنی چارەنووسی مرۆڤ، ڕەنگە هیواکانیان زەمینەسازی بکات: مرۆڤەکان مەحکوم نین، بەهۆی دەستوورە بایۆلۆژییەکەیەوە، بۆ لەناوبردنی یەکتر یان لەژێر ڕەحمەتی چارەنووسێکی دڕندە و خۆبەخشدا بن .

ئەگەر لە خۆمان بپرسین کە چۆن دەبێت پێکهاتەی کۆمەڵگە و هەڵوێستی کەلتووری مرۆڤ بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی ژیانی مرۆڤ تا ئەو جێگایەی دەتوانرێت جێگەی ڕەزامەندی بێت، پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئەو ڕاستییە بین کە هەندێک مەرج هەیە ناتوانین دەستکارییان بکەین. وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، سروشتی بایۆلۆژی مرۆڤ، بۆ هەموو مەبەستێکی کردەیی، جێگەی گۆڕانکاری نییە. جگە لەوەش، پێشکەوتنە تەکنەلۆژی و دیمۆگرافییەکانی چەند سەدەی ڕابردوو هەلومەرجێکی دروستکردووە کە لێرەن بۆ مانەوە. لە دانیشتوانی تاڕادەیەک چڕدا ئەو کاڵایانەیان هەیە کە بۆ بەردەوامی بوونیان پێویستن، دابەشکردنی کارێکی زۆر و ئامێرێکی بەرهەمهێنانی زۆر ناوەندی زۆر پێویستە. ئەو زەمانە بۆ هەمیشە تێپەڕی کاتێک ئاوڕدەدەینەوە پێمان وایە سەردەمێکی نمونەیی بووە- کە تاکەکان یان گروپە تاڕادەیەک بچووکەکان دەیانتوانی بە تەواوی خۆبژێوبن. زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین مرۆڤایەتی لە ئێستادا کۆمەڵگەیەکی هەسارەیی بەرهەمهێنان و بەکاربردن پێکدەهێنێت.
ئێستا گەیشتوومەتە ئەو ئاستەی کە ڕەنگە بە کورتی ئاماژە بەوە بکەم کە چی بۆ من جەوهەری قەیرانی سەردەمی ئێمە پێکدەهێنێت. پەیوەندی بە پەیوەندی تاک بە کۆمەڵگاوە هەیە. تاک لە هەموو کاتێک زیاتر هۆشیار بووە لە پشتبەستن بە کۆمەڵگە. بەڵام ئەم وابەستەییە وەک سەرمایەیەکی ئەرێنی، وەک پەیوەندییەکی ئۆرگانی، وەک هێزێکی پارێزەر ئەزموون ناکات، بەڵکو وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر مافە سروشتییەکانی، یان تەنانەت بۆ بوونی ئابوورییەکەی. جگە لەوەش پێگەی لە کۆمەڵگەدا بە جۆرێکە کە پاڵنەرە ئیگۆییەکانی ماکیاژەکەی بەردەوام زەقتر دەبنەوە، لە کاتێکدا پاڵنەرە کۆمەڵایەتییەکانی کە بە سروشت لاوازترن، وردە وردە تێکدەچن. هەموو مرۆڤەکان، هەر پێگەیەکیان لە کۆمەڵگەدا هەبێت، بەدەست ئەم پرۆسەی تێکچوونە دەناڵێنن. بەبێ ئەوەی بزانن دیلی ئیگۆیزمی خۆیانن، هەست بە نائەمنی و تەنیایی و بێبەشبوون لە چێژوەرگرتنێکی سادەی ژیان دەکەن. مرۆڤ دەتوانێت مانا لە ژیاندا بدۆزێتەوە، هەرچەندە کورت یان درێژبێت، تەنها لە ڕێگەی تەرخانکردنی خۆی بۆ کۆمەڵگە.
ئانارشی ئابوری کۆمەڵگەی سەرمایەداری وەک ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، بە بڕوای من سەرچاوەی ڕاستەقینەی خراپەکارییە. لەبەر چاوماندا کۆمەڵگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنەران دەبینین کە ئەندامەکانیان بێ وەستان هەوڵدەدەن یەکتر بێبەش بکەن لە بەرهەمی کاری دەستەجەمعی خۆیان- نەک بە زۆر، بەڵکو بە گشتی بە پابەندبوونێکی دڵسۆزانە بە یاسا دامەزراوە باوەکانەوە. لەم ڕووەوە گرنگە بزانین کە ئامرازەکانی بەرهەمهێنان- واتە تەواوی توانای بەرهەمهێنان کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کاڵای بەکاربەر و هەروەها کاڵای سەرمایەی زیادە- ڕەنگە لە ڕووی یاساییەوە بێت و لە زۆربەی کاتەکاندا… موڵکی تایبەتی تاکەکانە.

لە پێناو سادەییدا، لەم باسەی کە لە دوای ئەوە دێت، بە هەموو ئەوانە ناودەبەم کە “کرێکاران” کە هاوبەش نین لە خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا- هەرچەندە ئەمە بە تەواوی لەگەڵ بەکارهێنانی نەریتی ئەو زاراوەیە ناگونجێت. خاوەنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان لە دۆخێکدایە کە هێزی کاری کرێکار بکڕێت. کرێکار بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان کاڵای نوێ بەرهەم دەهێنێت کە دەبنە موڵکی سەرمایەدار. خاڵی جەوهەری سەبارەت بەم پرۆسەیە، پەیوەندی نێوان ئەوەی کرێکار بەرهەمی دەهێنێت و ئەوەی مووچەی پێدەدرێت، هەردووکیان لە ڕووی بەهای ڕاستەقینەوە پێوانە دەکرێن. تا ئەو جێگایەی گرێبەستی کار “بەخۆڕاییە”، ئەوەی کرێکار وەریدەگرێت، نەک بە بەهای ڕاستەقینەی ئەو کاڵایانەی کە بەرهەمی دەهێنێت، بەڵکو بە کەمترین پێداویستییەکانی و بە مەرجی سەرمایەدارەکان بۆ هێزی کار لە پێوەندی لەگەڵ ژمارەی کرێکاران کە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن هەلی کارە. گرنگە تێبگەین کە تەنانەت لە ڕووی تیۆریشەوە پارەی کرێکار بە بەهای بەرهەمەکەی دیاری ناکرێت.

سەرمایەی ئەهلی مەیلی چڕبوونەوەی هەیە لە چەند دەستێکی کەمدا، بەشێکیش بەهۆی کێبڕکێی نێوان سەرمایەدارەکانەوە، بەشێکیش بەهۆی گەشەسەندنی تەکنەلۆژی و زیادبوونی دابەشکردنی، کار هاندەری پێکهێنانی یەکە گەورەکانی بەرهەمهێنانە لەسەر حیسابی بچووکتر. ئەنجامی ئەم پێشهاتانە ئۆلیگارشییەکی سەرمایەی تایبەتە کە دەسەڵاتە زەبەلاحەکەی تەنانەت لەلایەن کۆمەڵگەیەکی سیاسی ڕێکخراوەوە بە شێوەیەکی کاریگەر ناتوانرێت پشکنینیان بۆ بکرێت. ئەمە ڕاستە لەبەرئەوەی ئەندامانی دەستەی یاسادانانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە هەڵدەبژێردرێن، کە تاڕادەیەکی زۆر لە لایەن سەرمایەدارە تایبەتەکانەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت یان بە شێوەیەکی تر کاریگەرییان لەسەرە کە بۆ هەموو مەبەستێکی کردەیی، دەنگدەران لە دەسەڵاتی یاسادانان جیا دەکەنەوە. دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کە نوێنەرانی خەڵک لە ڕاستیدا بە ڕادەی پێویست بەرژەوەندیی چینە کەمدەرامەتەکانی دانیشتووان ناپارێزن. جگە لەوەش، لە هەلومەرجی هەبوودا، سەرمایەدارە تایبەتەکان بە ناچاری، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، سەرچاوە سەرەکییەکانی زانیاری (پرێس، ڕادیۆ، پەروەردە) کۆنتڕۆڵ دەکەن. بەم پێیە لەڕادەبەدەر قورسە و لەڕاستیدا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەواو مەحاڵە کە تاکی هاووڵاتی بگاتە ئەنجامە بابەتییەکان و بە شێوەیەکی زیرەک سوود لە مافە سیاسییەکانی خۆی وەربگرێت.
بەم پێیە ئەو دۆخەی لە ئابوورییەکدا کە لەسەر بنەمای خاوەندارێتی تایبەتی سەرمایە دامەزراوە، بە دوو بنەمای سەرەکی تایبەتمەندە:
یەکەم، ئامرازەکانی بەرهەمهێنان (سەرمایە) خاوەندارێتی تایبەتن و خاوەنەکانیان بەو شێوەیەی بەقازانجی خۆیان دەگەڕێتەوە هەڵیدەسوڕێنن؛
دووەم: گرێبەستی کار ئازادانەیە. بەدڵنیاییەوە ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کە بووترێت کۆمەڵگەیەکی خاوێنی سەرمایەداری هەیە. هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کرێکاران لە ڕێگەی خەباتێکی سیاسیی درێژخایەن و تاڵەوە سەرکەوتوو بوون لە دەستەبەرکردنی فۆرمێکی تا ڕادەیەک باشترکراوی “گرێبەستی کاری ئازاد” بۆ هەندێک چین و توێژی کرێکاران. بەڵام بە کۆی گشتی، ئابووریی ئێستا جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ سەرمایەداری “پاک”دا نییە.
بەرهەمهێنان بۆ قازانج ئەنجام دەدرێت نەک بۆ بەکارهێنان. هیچ بڕگەیەک نییە کە هەموو ئەوانەی توانای کارکردنیان هەیە و ئارەزووی کارکردنیان هەیە هەمیشە لە دۆخێکدابن کە بتوانن کار بدۆزنەوە؛ تاڕادەیەک و بەردەوام “سوپایەکی بێکاران” بوونی هەیە. کرێکاران بەردەوام لە ترسی لەدەستدانی کارەکەیدایە. بەو پێیەی کرێکارانی بێکار و کەم مووچە بازاڕێکی قازانجهێنەر دابین ناکەن، بەرهەمهێنانی کاڵای بەکاربەر سنووردار و دەرئەنجامێکی پرۆسەیەکی سەختە. پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا زۆرجار دەبێتە هۆی بێکاری زیاتر نەک سووککردنی باری کارکردن بۆ هەمووان. پاڵنەری قازانج، بە هاوبەشی لەگەڵ کێبڕکێی نێوان سەرمایەدارەکان، بەرپرسە لە ناسەقامگیری لە کەڵەکەبوون و بەکارهێنانی سەرمایە کە هۆکارە بۆ نامۆبونێکی قووڵ. کێبڕکێی بێسنوور دەبێتە هۆکاری بێکاری زیاتر و پەکخستنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی تاکەکان وەک ئەوەی پێشتر باسمکرد.

ئەم پەکخستنی هۆشیارییەی تاکەکان بە خراپترین خراپەی سەرمایەداری دەزانم. هەموو سیستەمی پەروەردەیی ئێمە بەدەست ئەم خراپەییەوە دەناڵێنێت. کێبڕکێیەکی بێتام لە زهنییەتی خوێندکاردا دەچێنرێت، کە ڕاهێنراوە چاوچنۆکانە هەوڵی بە دەستهێنانی سەرکەوتنبدا وەک ئامادەکارییەک بۆ پیشەکەی داهاتووی.
من قەناعەتم وایە تەنها یەک ڕێگە هەیە بۆ نەهێشتنی ئەم خراپەکارییە قورسانە، ئەویش لە ڕێگەی دامەزراندنی ئابوورییەکی سۆسیالیستییەوە، کە سیستەمێکی پەروەردەیی لەگەڵدا بێت و ئاراستەی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان بکات. لە ئابوورییەکی لەو جۆرەدا ئامرازەکانی بەرهەمهێنان کۆمەڵگە خاوەندارێتی لێدەکات و بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو بەکاردەهێنرێت. ئابووری پلان بۆ داڕێژراو، بەرهەمهێنان بەپێی پێویستی کۆمەڵگە ڕێکدەخات، ئەو کارانەی کە دەبێ ئەنجام بدرێت بەسەر هەموو ئەوانەی توانای کارکردنیان هەیە دابەش دەکات و گەرەنتی بژێوی ژیانی هەموو ژن و پیاو و منداڵێک دەکات. پەروەردەی تاک، سەرباری بەرەوپێشبردنی توانا زگماکیەکانی خۆی، هەوڵی بەرپرسیارێتی زیاتریش لەبەرانبەر کۆمەڵگەکەیدا دەدات.

سەرەڕای ئەوەش، پێویستە لەبیرمان بێت کە ئابوورییەکی پلان بۆ داڕێژراو هێشتا سۆسیالیزم نییە. ئابوورییەکی پلان بۆ داڕێژراو وەک خۆی ڕەنگە لەگەڵ کۆیلەکردنی تەواوەتی تاکدا بێت. گەیشتن بە سۆسیالیزم پێویستی بە چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتی-سیاسی لەڕادەبەدەر سەختە: چۆن دەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ناوەندگەرایی دوور مەودای دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری، ڕێگری لە بیرۆکراسی بکرێت کە ببێت بە هەموو هێز و زیادەڕەوی؟ چۆن دەتوانرێت مافی تاک بپارێزرێت و بەو هۆیەوە بەرپەرچدانەوەیەکی دیموکراسی بۆ دەسەڵاتی بیرۆکراسی مسۆگەر بکرێت؟
ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ئامانج و کێشەکانی سۆسیالیزم لە سەردەمی گواستنەوەی ئێمەدا زۆرترین گرنگی هەیە. بەو پێیەی لە هەلومەرجی ئێستادا باسکردنی ئازاد و بێ بەربەست لەم کێشانە کەوتۆتە ژێر تابۆیەکی بەهێزەوە، من بناغەی ئەم (گۆڤارە – Monthly Review )بە خزمەتێکی گشتیی گرنگ دەزانم.

———————-

  • ئەلبێرت ئەنیشتاین(١٤ی مارس١٨٧٩ لە دایکبووە، ١٨ی نیسانی١٩٥٥ کۆچی دوواییکردووە) فیزیازانێکی بەناوبانگی جیهانییە. ئەم بابەتە لە سەرەتادا لە ژمارەی یەکەمی Monthly Review لە ئایاری ١٩٤٩ بڵاوبۆتەوە.

سەرچاوە:
https://fau.digital.flvc.org/islandora/object/fau%3A5387/datastream/OBJ/view/Why_socialism_.pdf




پاره‌ له‌ سه‌رمایه‌داری و سوسیالزمدا. به‌شی کۆتایی.. شیکردنەوەی کاوه‌ که‌ریم

بۆ گوێگرتن لەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..




دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕش خاڵی وەرچەرخانی کۆمۆنیزم بەرەو ریفۆرمیزم.. ئاسۆ کەمال

زۆر سوپاس بۆ بەشداری گرنگی هاوڕێم ئیبراهیم محمد، کە چەند مەسەلەیەکی پڕبایەخی وروژاندوە سەبارەت بە وتارێکم ( شۆڕشی سۆشیالیستی و ئەزمونی شۆڕشەکانی سەدەی ٢٠)، کە جێگای گفتوگۆی جدین کە لێرەدا باسیان دەکەم.

لێرەدا لە چەند تەوەرێکدا ئەم گفتوگۆیە لەگەڵ هاوڕێ ئیبراهیم دا دەبەینە پێشەوە. بۆ بەبیرهێنانەوەی خوێنەران تەوەرەی یەکەم بریتی بوو لە : بۆچی شۆڕشەکانی تا ئێستا سەرکەوتونەبون؟

تەوەری دووەم : ئایا دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕش بەشێکی کارکردی حزبێکی کرێکاریی یە ؟ ئایا هۆکاری وەرگەڕانی سۆشیال دیموکراتی بەرەو ڕیفۆرمیزم و لادان لە شۆڕش چی بوو؟

سەرنجی هاوڕێ ئیبراهیمە لەسەر وەڵامەکانی من سەبارەت بەو پرسیارانەی سەرەوە بەم شێوەیە یە:

هاوڕێ برایم دەڵێ “دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕش بەشێکی کارکردی حزبێکی کرێکاریی یە کە بیەوێ پەیوەندی بە خەباتی کرێکاریی وە بەردەوام بێت و دانەبڕێت لە خەباتی ڕۆژانەی کرێکاران و ناڕەزایەتیەکان و ئامادەیی هەبێت پێویستە ریفۆرم کرێکاریی بەهەند وەربگیرێت، چونکە کرێکاران هەمووکات لە هەلومەرجی شۆڕشی کردندا نین .
هەروەها دەڵێت:
ئەگەر قسە لە سەر ئەو خۆتەکاندنەوە ی سۆشیال دیموکراتیە لە ئامانج و دەستگرتن بە ڕیفۆرمی وە وەک ستراتیج ، ئەوا ڕیشەی ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەی سەرمایەدا ڕوویان دا زەمینەی ئەوەی خۆشکرد کە ڕیفۆرمیزم وەک ستراتیژی سۆشیال دیموکراتی دا ببێتە ئامانج و ستراتیژ.”

ئەوە ڕاستە کە هاوڕێ برایم دەڵێ ” حزبێکی کرێکاریی یە کە بیەوێ پەیوەندی بە خەباتی کرێکاریی وە بەردەوام بێت و دانەبڕێت لە خەباتی ڕۆژانەی کرێکاران و ناڕەزایەتیەکان و ئامادەیی هەبێت پێویستە ریفۆرم کرێکاریی بەهەند وەربگیرێت، چونکە کرێکاران هەمووکات لە هەلومەرجی شۆڕشی کردندا نین .” بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا ڕووی دا لە نێو سۆشیال دیموکراتی وەک حزبێکی کرێکاریدا، ئەوە بوو کە دروستبونی دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕش لەو حزبەدا بوە خاڵی وەرچەرخانی کۆمۆنیزم بەرەو ریفۆرمیزم. لەم پرۆسەیەدا سۆشیال دیموکراتی لە قاڵبی حزبێکی ڕیفۆرمیستدا مایەوە و وازی لە هەموو شۆڕش کردنێک بەسەر سیستمی سەرمایەداری و دەزگای دەوڵەتی بورژوازیدا هێنا.

سەرەتا جیاوازی کۆنسێپت و زاراوەی دوالیزم لە زاراوەی دوولایەنی سادە و گشتی دەخەمەڕوو . دوالیزم دەربڕینێکی دیکارتە، کە بەمانای دوو لایەنی جیاواز یان ناکۆک دێت، نەک دوو لایەنی هاوبەش. لەناو حزبی کرێکاریدا ڕیفۆرم و شۆڕش ناکۆک و دوالیست نین بەڵکو هەردوکیان دوو بەشی یەک پرۆسەی خەباتی کرێکارین. دوالیزم جیاوازە لە یەکێتی ئۆرگانیکی دوو لایەنی خەباتی کرێکاران بۆ ڕیفۆرم و شۆڕش کردن لە بواری ئابوری و سیاسیدا لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا. دوالیزم واتە ناکۆکی ئەم دوو لایەنەی خەبات بەیەکتر. واتە ناکۆکی نیوان ڕیفۆرم و شۆڕشکردن. ئەمە یەکێک لە ئاڵوگۆڕە ڕیشەییەکانە کە بەسەر سۆشیال دیموکراتی کرێکاریدا هات لە دوای کۆمۆنەی پاریسەوە. ئەم دوالیزمە خۆی لە تێگەیشتنی جیاواز و دژ بەیەک نیشاندا لە نێو بزوتنەوەی کرێکاریدا سەبارەت بە جێگای ریفۆرم و هەڵوێست بەرامبەر بە دەوڵەت و پەرلەمان و ئایندەی خەباتی دژی سەرمایەداری. کەواتە “دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕش بەشێکی کارکردی حزبێکی کرێکاریی” نیە و بەپێچەوانەوە لەلای حزبی کرێکاری یەکێتیەکی ئۆرگانیک کە لەنێوان ریفۆرم و شۆڕش یان لە نێوان خەباتی ئابوری و خەباتی سیاسی کرێکاراندا هەیە، نەک ئەم دوو لایەنە دژ بەیەک و جیاواز بن.

ئەم دوالیزمە وەرچەرخانە بەرەو ڕیفۆرمیزم، کە وەک هاوڕێ برایم دەڵێ: ” دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەی سەرمایەدا ڕوویان دا”. بەڵام بەتەنیا ئەم دێڕە ناتوانێ ئەو وەرچەرخانە گەورەیە ڕۆشن بکاتەوە و هەربۆیە لەم پۆستە دوورودرێژەدا ئەم مەسەلەیە ڕون دەکەمەوە، کە هیوادارم خوێنەری فەیسبوک تاقەتی خوێندنەوەی بابتەتێکی وا دورودرێژی هەبێت.
ئەم دوالیزم و ریفۆرمیزمە گۆڕانکاریەکی فکری و سیاسی بوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری ئابوری و سیاسی بون لە دۆخی سەرمایەداریدا و لە ململانێی چینایەتی کرێکاران دژی دەوڵەت و چینی بورژوازی دەسەڵاتدار. هەربۆیە پێویستە ئەم خاڵی وەرچەرخانە وەک قۆناغێکی جێگای بایەخی گەورەی مێژوویی شرۆڤەیەکی هەمەلایەنە بکرێ. گرنگە بڵێین چۆن ئەو گۆڕانکاریە سیاسیە بەهۆی گۆڕانی ئابوری سەرمایەداری ڕویدا و لەوەش گرنگتر بەلای منەوە ڕۆشنکردنەوەی ئەو گۆڕانکاریە سیاسیەیە لە خەباتی چینایەتی کرێکاراندا و بۆچی بەشێک لە چینی کرێکار و حزب و ڕیکخراوە جەماوەریەکانی بونە ڕیفۆرمیست؟
گۆڕان لە حزبێکەوە، کە لە پێناو ئامادەکردنی کرێکاران بۆ گۆڕینی سیستمی سەرمایەداریدا دروست بووە، بەرەو حزبێک کە خۆی ببێتە بەشێک لە دامودەزگای بورژوازی و هێشتنەوە و پاراستنی سیستمی سەرمایەداری، گۆڕانێکی ڕیشەیی و گەورەیە. ئەمە خاڵی سەرەکی ئەم گفتوگۆیەمانە، کە لێکدانەوەیە لە هۆکارەکان و پرۆسەی گۆڕانی حزبی کرێکاریی لەسەدەی بیستدا. ئەمە هەرچەند لە ڕابردویەکی دووردا ڕویداوە، بەڵام زەمینەکانی لە دنیای ئەمڕۆدا وەکو خۆی ماوە. وە سەرەتای ئەو گۆڕانکاریانەیە کە دواتر ڕێڕەوی بزوتنەوەی کرێکاریی گۆڕیوە . ئەم وەرچەرخانە سەرجەم مۆدێلی سیاسی و ئابوری سۆشیالیزم لە سەدەی بیستدا دەگۆڕێ بۆ مۆدێلی ریفۆرمی سیاسی و ئابوری لە سەرمایەداری، دەیگۆڕێ بۆ مۆدێلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی، کە لە لای هەردوو باڵێ ڕیفۆرمیستی سۆشیال دیموکراتی و شۆڕشگێڕی بەلشەفی وەک مۆدێلی دەسەڵاتدارێتیان جێگیر دەبێت. مۆدێلێک کە هەرچەند ئێستا شکستی هێناوە و لە بنبەستدایە، بەڵام تا ئیستاش لە بزوتنەوەی کرێکاریدا بەدیلێکی سۆشیالیستی تر جێگای نەگرتۆتەوە، هەربۆیە جێگای گرنگی پیدانی ئەمڕۆمانە وبیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە لەم تەجروبەیە ڕێگا بۆگەیشتن بە کۆمۆنیزمێکی نوێ دەکاتەوە.
دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕش خۆی ناونیشانێک و نیشانەیەکی لادان و گۆڕانکاری ڕیشەیی ترە، کە لە ستراتیژ و ئامانجی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریدا دروست بوو. ئەم مەسەلەیە هەر بەتەنیا بە باسی ناکۆکی نێوان خەباتی ئابوری و ریفۆرم لەگەڵ خەباتی سیاسی و شۆڕشدا لێک نادرێتەوە. بەڵکو پێویستی بە لێکدانەوە لەو گۆڕانکاریە بنچینەییانە کە ڕویانداوە، وە ناسینی ئەو کەم و کورتیە فکری و پراکتیکانە، و ئەو هەڵسەنگاندنی تەجروبانەیە کە ئەم دوالیزمەیان خوڵقاندووە.

لە دەورانی شۆڕشەکانی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا و لە خەباتی دیموکراتی بورژوازی دژی دەرەبەگایەتی و خاوەن موڵکە ئەرستۆکراتەکان، کرێکاران لە پێناو ئازادی و مافە ئابوریەکانی خۆیاندا بەشداری ئەم شۆڕش و خەباتە سیاسیە بوون. بەڵام بە سەقامگیری دەسەڵاتی پەرلەمانی بورژوازی، وەک ئاکامی جێگیر بوونی ئیمتیازات و یاسا و باج و شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و نەهێشتنی ئیمتیازاتی دەرەبەگایەتی، ئیتر بورژوازی بووە هێزی دەسەڵاتدار، وە کە سەرکوتی هەر خەباتێکی کرێکاری دەکرد کە دژ بە سیستمی سەرمایەداری دەوەستایەوە. سەرەتا بورژوازی تازە دەسەڵاتدار ئەم خەباتەی کرێکارانی ڕاستەوخۆ سەرکوت دەکرد، و هەروەک لە ئەڵمانیا یاسای دژی سۆشیالیستەکانی سەپاند و لە هەموو وڵاتانی تریش هێرشی بەردەوامی دەکردە سەر یەکێتیە کرێکاریەکان و ڕێکخراوە سۆشیالیستی و کۆمۆنیستیەکانی چینی کرێکار.

بەڵام دواتر و بەتایبەت پاش کۆمۆنەی پاریس بورژوازی بە ناچاری و وەک ئەمری واقع دانی نا بە دەوری چینی کرێکار و ڕێکخراوەکانیدا و هەر بۆیە ڕێگای لە قاڵبدانی ئەم بزوتنەوەیەی گرتە بەر لە چوارچێوەی دەسەڵات و دامەزراوەکانی بورژوازی خۆیدا و لە هەندێ لە وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوادا ڕێگا بە کاری یەکێتیە کرێکاریەکان و ڕۆژنامە سۆشیالیستیەکان درا وڕێگریەکانی بەردەم دەنگدانی گشتی کەمکرانەوە و نوێنەرانی سۆشیال دیموکراتەکان توانیان بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان بکەن و کورسی بەدەست بهێنن.

ئێمە لەسەر بنەمای ئەم گۆڕانکاریە سیاسی و ئابوریانەی لە کۆمەڵگە و دۆخی خەباتی چینایەتی نێوان کریکاران و بورژوازیدا ڕویداوە دەچینە سەر ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەسەر سۆشیال دیموکراتی کرێکاراندا هاتووە لەو دەورانەی سەرەوەدا لە دوای کۆمۆنەی پاریسەوە تاکو جەنگی جیهانیی یەکەم.

لەم پرۆسەیەدا ئەو یەکێتیە ئۆرگانیکەی کە لەنێوان خەباتی ئابوری و خەباتی سیاسی کرێکاراندا لە بڕیارنامەکانی ئینتەرناسیونالی یەکەم سەبارەت بە “بنەماکانی ئینتەرناسیونال و سەبارەت بە یەکێتیە کرێکاریەکان” [1]هاتبوو، گۆڕدرا بە دوالیزمی شۆڕش و ریفۆرم.

پەیوەندی دیالەکتیکی نێوان خەبات بۆ باشترکردنی هەلومەرجی ئیستای ئابوری و سیاسی چینی کرێکار و پەیوەستکردنەوەی بە ئامانجی کۆتایی ڕزگاری ئابوری و شۆڕش بەسەر دەسەڵات و سیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا، هەمیشە لای مارکس جێگای گرنگی پیدان بووە و ئەمەش بووەتە مایەی مشتومڕ و جەدەلێکی زۆر لەگەڵ ئەو بەشە لە کرێکاران و سۆشیالیستە ئەنارکیستەکان کە دەوری ئەم پرۆسەیەی گەشەکردنی ڕێکخراوەیی و تەجروبەی سیاسی کرێکارانیان بەلاوە گرنگ نەبوو. مارکس خەباتی چینی کرێکاری بۆ ڕزگاری لە پرۆسەیەکدا دەبینی کە ئەم چینە ئامادەیی تەواوی هەیە و زەمینەی مادی لە کۆمەڵگەدا ڕەخساوە بۆ گۆڕینی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵگە و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هەرەوەزی بێ چین و چەوسانەوە.

دەورەی دوای کۆمۆنە دەورەیەکی دوالیزمی ئیڤۆلۆشن و گۆڕانکاری بزوتنەوەی کرێکاریە. دیوێکی گەشەی سۆشیال دیموکراتی و یەکێتیە کرێکاریەکان و جیهانی بوونەوەی خەباتی چینایەتیە. بەڵام ئەمە تەنیا دیوێکی ڕوداوەکان و دۆخی دوای کۆمۆنەی پاریسە. دیوەکەی تری بریتیە لە چەند ئاڵوگۆڕێکی دژ بەیەک و ئاڵۆز.

بورژوازی ئەوروپا و جیهان لەبەرامبەر شۆکی کۆمۆنەدا خەتەری ئەم چینەی لەسەر سیستمی کۆمەڵایەتی سەرمایەداری دەرک پێ کرد و بەدیل و “گۆڕهەڵکەنی” خۆی بینی. هەربۆیە لەلایەک کەوتە توندکردنەوەی فشار لەسەر هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە سەر بەو “کۆمەڵەی ئینتەرناسیونالی کرێکاران” بوو، وە لە لایەکی ترەوە سیاسەتێکی ئەهوەن تریان بەرامبەر یەکێتیە کرێکاریەکان گرتە بەر بەو مەبەستەی کاریگەریان لەسەر دابنێن.

لیبرالیزمی بورژوازی وەک بزوتنەوەیەکی سیاسی و ئابوری باڵادەست بوو، وە لەسەر بنەمای گەشەی جیهانی سەرمایە کاریگەری لەسەر بزوتنەوەی کرێکاریی دانا و توانی ئاستی چاوەڕوانی و شێوازی کاری یەکیتیە کرێکاران لە قاڵبی ریفورمیزم و پەرلەمانتاریزم بەرتەسک بکاتەوە و ململانێی بیروڕای شۆڕشگێڕانەی نێو بزوتنەوەی کرێکاریی بکا. لە چەشنی فابیەکانی بەریتانیا و “ئیمکانگەرا”کانی فەرەنسا.

چینی کرێکار لەم دەورەیەدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی نوێ بوەوە، کە جیاواز بوو لە کێشەی دەورانی سەرکوتی دەوڵەت و برسێتی لەڕادەبەدەری جاران. لە کاتێکدا گەشەی سەرمایەداری بۆ دەورەیەک ڕەخسا بوو ، توێژێکی ئەرستوکراتی کرێکاری دروست بوبو کە پلە و پۆستی سەرەوەی سەندیکا و یەکیتیە کرێکاریەکانیان بەدەستەوە گرتبوو.

لەهەمان کاتدا گەشەی سۆشیال دیموکراتی و سۆشیالیستەکان و یەکێتیە کرێکاریەکانیش گەیشتە ڕادەیەکی بەرز، کە توانی زۆربەی فشارەکانی دەوڵەتە بورژوازیەکان لەسەر کاری سیاسی و جەماوەری لابەرێ و ئەمەش زەمینەی کاری یاسایی و پەرلەمانی کردەوە و ئەم چینە پێی نایە مەیدانێکی تازەی خەباتی سیاسیەوە.

ئەو پرسیارەی لەم دەورەیەدا دروست بوو ئەوە بوو، کە دوای ئەو گەشە ئاسۆییەی بزوتنەوەی کرێکاری و سۆشیال دیموکراتی کردی، ئایا ستراتیژی گەیشتنە دەسەڵات چییە؟ وەڵامەکانی نێو بزوتنەوەی کرێکاری و سۆشیال دیموکراتی بەم مەسەلە و دۆخە نوێیە جیاواز بوون و هەربۆیە کێشە و ناکۆکی لە نێوخۆی بزوتنەوەکەدا سەریهەڵدا. ئەمە ئەو ئەزمەیە ودوالیزمی ریفۆرم و شۆڕشی سۆشیال دیموکراتییە کە هاتە ئارا وچارەنووسی بزوتنەوەی کرێکاریی گۆڕی.

ئینگلس ڕوو بە حزبی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانی ئەو پرسیارە دەکا کە “ئاکامی هەموو ئەمانە دەبی چی بێ؟ ئەوەنەبێ کە حزب کتوپڕ، لەکاتی بریاردا، نەزانێ چی بکا؟ لە کاتێکدا کە ناڕۆشنی و نادڵنیایی هەبێ سەبارەت بە خاڵە بڕێنەرەوەکان، ئەو خاڵانەی کە پێشتر هیچ کات گفتوگۆیان لەسەرنەکراوە؟”[2]

کەواتە ” ناڕۆشنی و نادڵنیایی” هەبووە سەبارەت بەم ستراتیژیەی حزبە جەماوەریە سۆشیال دیموکراتەکان بۆ گرتنی دەسەڵات و کاراکتەری خەباتی چینایەتی و پەیوەندی نێوان کرێکاران و بورژوازی لە کۆماری دیموکراتیدا و گەیشتن بە حکومەتی سۆشیالیستی لەڕێگەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیەوە .

بەلام دوایی ڕۆشن بوەوە کێشەکە هەر “ناڕۆشنی و نادڵنیایی” نیە لەوەی سۆشیال دیموکراتی دەبێ چی بکا؟ بەڵکو، “دەرکەوت کە گەشەی حزبە سۆشیال دیموکراتە جەماوەریەکان بەرەو شێوازێکی ڕووبەڕووبونەوە نەچوو، بەڵکو فۆرمێکی تێکەڵاوبوونی بزوتنەوەکەی لەگەڵ سیستمی مەوجوددا (سەرمایەداری) لێ دروست بوو.”[3]

هەرچەند لای مارکس و ئەنگلس ئەم لادانانە لە بنەما کۆمۆنیستیەکان لە نێو بزوتنەوەکەدا هەستی پێکراوە و ڕەخنەی لێگیراوە. بەڵام بەتایبەت دوای ١٨٩٠ لە کاتێکدا کە بزوتنەوەی سۆشیال دیموکراسی جەماوەریی دەبێتەوە، ئیتر ئەم مەترسیەی کە بزوتنەوەی کرێکاری ببێتە بەشێک لە سیستمی سەرمایەداری زۆرزیاتر گەشە دەکا. ڕەخنەیەک لە ئینگلس هەبێ ئەوەیە کە حسابی کەمی بۆئەم مەترسیە کردووە.

گۆڕان لە حزبێکەوە کە لە پێناو ئامادەکردنی کرێکاران بۆ گۆڕینی سیستمی سەرمایەداریدا دروست بووە بەرەو حزبێک کە خۆی ببێتە بەشێک لە دامودەزگای بورژوازی و هێشتنەوە و پاراستنی سیستمی سەرمایەداری گۆڕانێکی ڕیشەییە.

دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕش خۆی ئاکامی گۆڕانکاری ڕیشەیی ترە، کە لە ستراتیژ و ئامانجی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریدا دروست بوو.

جیاوازیەکانی نێو بزوتنەوەی کرێکاریی سەبارەت بەم دۆخە خۆی لە بەرگی دوالیزمی ریفۆرم و شۆڕشدا نیشاندا، و ئینتەرناسیونالی دووەم و بزوتنەوەی کرێکاریی لە ژێر ئەم ناونیشانەدا بوو بە دوو بەشەوە. لێرەدا باس لەو گۆڕانکاریە ڕیشەییانە دەکەین کە لە ستراتیژ و ئامانجی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریدا دروست بوو. هەروەها باسی ڕەخنەی هەرکام لە مارکس و ئینگلس لەو هەڵوێستانەدەکەین کە بەرامبەر بە دەوڵەتی بورژوازی و مانەوە لە بازنەی ریفۆرم لەنێو سۆشیال دیموکراتیدا خراوەتەڕوو. دواتریش ڕەخنەکانی پانەکوک و لینین و ڕۆزالوکسبورگ لە ریڤیژینزم و پەرلەمانتاریزم دەخەینەڕوو، تاکو دیدێکی ڕۆشن لەو کێشمەکێش و ئاڵوگۆڕانەمان هەبێ کە لەم بزوتنەوەدا ڕویداوە، وە بزانین چۆن ئەم بزوتنەوە کرێکاری و کۆمۆنیستیە بەپێی دۆخ و گۆڕانکاریە سیاسی و ئابوریەکان و مەسەلەکانی ناو خەباتی چینایەتی گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردا هاتوە؟

لە دوای کۆمۆنەوە مەسەلەی پەیوەندی نێوان کرێکاران و دەوڵەتی بورژوازی دەبێتە یەکێک لە کێشەکان و جیاوازیەکان . لە ساڵی ١٨٧٥مارکس ڕەخنە لە لاسال دەگرێ و دەڵێ “تەنیا لاسال خۆی، بە لەخۆبایی بوون و خەیاڵەکانیەوە، لەتوانایدایە کە باوەڕ بەوەبکا کە مومکینە، بەهۆی یارمەتی وەرگرتن لە حکومەتەوە، کۆمەڵگەیەکی نوێ دروست بکەی هەر بەو ئاسانیەی کە هێڵێکی تازەی ئاسن دروست دەکەی.”[4]

ئەمە لەوەڵامی ئەو بەندەی “بەرنامەی گۆتە” دایە کە لاسال دەڵێ “بۆ ڕێگە کردنەوە بۆ چارەسەری مەسەلەی کۆمەڵایەتی، حزبی کرێکارانی ئەڵمانیا داوادەکەن کە بە یارمەتیدانی دەوڵەت هەرەوەزیە بەرهەم‌هینەرەکان دروست بکرێ.”[5]

مارکس درێژە بەم ڕەخنەیە دەدا سەبارەت بە تێگەیشتنی لە دەوڵەتی بورژوازی و چۆنیەتی گۆڕینی هەلومەرجی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری، و دەڵێ “کاتێک کریکاران هەوڵدەدەن بۆ بەدیهێنانی مەرجەکانی هەرەوەزیە بەرهەمهێنەرەکان لە ئاستی هەموو کۆمەڵگەدا، ئەمە تەنیا بەمانای ئەوەیە کە کاردەکەن کە هەلومەرجی ئێستای بەرهەمهێنان شۆڕشگێڕانە بکەن، ئەمە هیچ پەیوەندیەکی هاوبەشی نیە لەگەڵ دامەزراندنی هەرەوەزیە بەرهەمهێنەرەکان بەیارمەتی دەوڵەت. ئەوەندەی سەبارەت بە کۆمەڵە هەرەوەزیەکانی ئیستاوە بێت ئەوەندە بایەخیان هەیە کە دەستکردی سەربەخۆی کرێکارانە، وە چ لەلایەن حکومەتەکان و چ لەلایەن بورژوازیەوە ناپارێزرێن.”[6]

ئەم جۆرە لە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی بورژوازیدا، دوای مارکس لەلایەن ئینگلسیشەوە دراوەتە بەر ڕەخنە. ئەمە کاتێکە نوێنەرانی کرێکاران چوونەتە ناو پەرلەمانی ئەڵمانیا و بەشداری دەکەن. لەنامەیەکدا بۆ J.P. Becker دەنوسێ “ئەم نوێنەرانە لە پەرلەمان ‘پێشنیاری پۆزەتیڤانە’ بۆ حکومەتی ئێستا دەکەن کە چۆن لە شتە بچوکەکاندا کارەکان باشتر بکەن و هتد، وە کرێکاران کە بە کەسانی دەرەوەی یاسا دانراون و بە دەست و پێی بەستراوەوە دراونەتە دەست ڕەفتاری مەزاجی پۆلیس، چاوەڕوانیان لێدەکرێ ئەمە بە نوێنەرایەتی کردنی خۆیان دابنێن! ئەوەی تایبەتمەندی سەرنج ڕاکێشی بزوتنەوەی کرێکارانی ئەڵمانیایە ئەوەیە کە هەڵەی لیدەرەکان لەلایەن جەماوەرەوە چاک دەکرێتەوە.”[7]

لەفەرەنسا “ئیمکانگەراکان” و لە بەریتانیاش “فابیەکان” لە ناو بزوتنەوەی کرێکاریدا هەمان هەڵوێستیان بەرامبەر بە دەوڵەتی بورژوازی وەرگرت و هەمان بۆچوونی لیبرالی بورژوازیان پەیڕەوکرد کە دەیانوت “پەرلەمان هەموو چینەکان وناکۆکە چینایەتیەکان لەناودەبا، بەبێ جیاوازی، لەڕێگەی مافی دەنگدان و مافی بەشداری لە حکومەتدا”[8]

ئەم تێڕوانینە سەبارەت بە دەوڵەت و دەزگاکانی ، وەک پەرلەمان و دەنگدان و دەستور و حکومەت وهتد..ئەو ئاڵوگۆڕە سەرەکیە بوو کە لە نێو سۆشیال دیموکراتی و بزوتنەوەی کرێکاریدا سەریهەڵدا و بووە باڵێکی نێو بزوتنەوەی کرێکاری کە لە فەلسەفە و ئابوری و سیاسەتدا دواتر بەشێوەی مەکتەبێکی فکری و سیاسی و ئابوری جیاواز لە کۆمۆنیزم خۆی ساغکردەوە. ئیتر مەسەلەی سەرەکی ئەم باڵەی نیو سۆشیال دیموکراتی چۆنیەتی بەشداری و پاراستنی ئەم دەوڵەتە قەومیانەیان بوو. چۆنیەتی پاراستنی پەرلەمانتاریزم بوو، کە ئەنجامەکەی دەنگدان بە پڕۆژەکانی چینی بورژوازی بوو. دەنگدان بە پاراستنی گومرگی، دەنگدان بەشەڕی جیهانیی ئیمپریالیستی، هاوپەیمانی لەگەڵ حزبە بورژوازیەکان و بەشداری لە حکومەتە بورژوازیەکاندا هتد..

ئینگلس لە ساڵی ١٨٩١دا لە ڕەخنە لەبەرنامەی ئیرفورتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵماندا ئاماژە بە مەترسی گەشەی ئەم “ئۆپۆرتۆنیزمە” دەکا و دەڵێ “ئەمە لە بیرچوونەوەیەکی گەورەیە، مەبدەئەکان لەبەرامبەر بەرژەوەندیە کاتیەکانی ڕۆژدا هەڵدەسەنگێندرێ، ئەم خەبات و هەوڵدانانە بۆ سەرکەوتنی ساتە کاتیەکان بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی دواتری، ئەمە قوربانیکردنی ئایندەی بزوتنەوەکەیە لە پێناو ئێستایدا، لەوانەیە مەبەست “ڕاستگۆیانە” بێ، بەڵام ئەمە ئۆپۆرتۆنیزمە و هەروا دەمینێتەوە، وە ئۆپۆرتۆنیزمێکی “ڕاستگۆیانە” لەوانەیە ترسناکترینیان بێت.”[9]

دوای دوو دەیە ئەم مەترسیەی ئینگلس دەبێتە ئەزمەیەکی جدی، کە سۆشیال دیموکراتی دەخاتە ژێر ئەو پرسیارەوە، کە ئایا لە ڕێگەی پەرلەمانەوە خەبات بۆ سۆشیالیزم بە کوێ دەگا؟

ڕۆزا لۆکسمبۆرگ لە ١٩٠٤ دا دەنوسێ “پەرلەمان بۆ بورژوازی ئەو قازانجەی جارانی نیە کە دژی دەرەبەگایەتی بەکاری دەهێنا و پەرلەمانی ئێستا بۆ دانانی بودجە و قەواڵەی سوپا، ئیعتباری نوێدان بە ژەنراڵەکانی شەڕ لە ئەفریقا و ناوچەکانی بازرگانیە”. ئەو پرسیارە دەکا کە سۆشیال دیموکراتی “ناتوانێ لەوە زیاتر بکا، لەوە دەچێ، بەرەو خۆ قوربانیکردن بچێ، بەرەو قوربانیکردنی سۆشیالیزم دەچێ لە سەر مێزی پەرلەمانتاریزمی بورژوازی، ئایا ئاکامی ئەمە چی دەبێ؟ هەڵوەشانەوەی بزوتنەوەی کرێکاریی، ناڕۆشنی ئایدیاکان، لادانی ئەخلاقی نوێنەرانی حزب. ئاکامی پڕاوپڕی تاکتیکی وەزارەتی Jaurès’ (سۆشیالیست) لە فەرەنسا بەشێوەیەکی ڕۆشن خزمەت دەکا بە ئاگادارکردنەوەی هەموو بزوتنەوەی جیهانی پرۆلیتاریا، کە ئەمە ئەو ڕێگایە نیە بتوانێ بەر بە داکشانی پەرلەمانتاریزمی بورژوازی بگرێ.” [10]

ئەم داکشانەی پەرلەمانتاریزمی بورژوازی ، نیشانەی سەرەتاکانی بنبەستی لیبرالیزمی بورژوازی و دەورانی ئەزمەی جیهانی و پێویستی ئیمپریالیزم بە شۆڤێنیزم و بە شەڕ بوو.

هاوکات ئەوەی ڕۆزا لۆکسبۆرگ لە ساڵی ١٩٠٤دا باسی دەکا سەرەتای بنبەستی سۆشیال دیموکراتیە کە لەدوای کۆمۆنەی پاریسەوە نەیتوانیوە شێوازێکی تر جگە لە ڕێگەی پەرلەمانی بگرێتە بەر لە خەباتی چینایەتیدا!

هەربۆیە کاتێکیش ئەزمەی لیبرالیزم و پەرلەمانتاریزم دەستپێدەکا ولە دەیەی یەکەمی سەدەی بیستدا دەچینە ناو دەورانی توندبونەوەی ململانێی ئیمپریالیستی و داڕمانی “ئاشتی و دیموکراسی” لیبرالیزم، ئیتر ئەم سۆشیال دیموکراتیەش توشی ئەزمە و جیابونەوەیەکی گەورە دەبێ. ئەو زەمینەیەی پەرلەمانتاریزمی دوێنێ، کە بزوتنەوەی کرێکاریی لەسەری گەشەی سیاسی دەکرد، دەگۆڕدرێ و بورژوازی لەڕێگەی شەڕ و سەرکوتی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کرێکارانەوە دەسەڵاتی سیاسی خۆی ڕادەگرێ. هەربۆیە ئیتر ئەوەی ئەنگلس لەسەر پەرلەمان دەیوت لەگەڵ دەورەی ئەزمەی سیاسی و سەربازی ئیمپریالیزم نەدەهاتەوە. ئەو دەیوت “کەسێک دەتوانێ بیهێنێتە پێش چاو کە لەوانەیە کۆمەڵگەی کۆن گەشە بکا بە شێوەیەکی ئاشتیانە بۆ کۆمەڵگەیەکی نوێ لەوڵاتانەدا کە نوێنەرانی خەڵک هەموو دەسەڵاتێکیان لەدەستدایە، لەو شوێنەی، ئەگەر لایەنێک پشتیوانی زۆربەی خەڵکی لە پشت بێت، ئەوە دەتوانێ ئەوە بکا کە لەگەڵ ڕێگەی دەستوری بگونجێ: وەک لە کۆماری دیموکراتی وەک فەرەنسا و لە ئەمریکا و لە شانشینی بەریتانیا.”[11]

لەم دەورە نوێیەی ئەزمەی لیبرالیزم و پەرلەمانتاریزم و سەرهەڵدانی شەپۆلی شۆڕشگێڕانەی کرێکاراندا گۆڕانکاری بەسەرسۆشیال دیموکراتی کرێکاریدا دێت و سۆشیال دیموکراتی بۆ گەیشتنە دەسەڵات پێویست بوو لە دەرەوەی پەرلەمانتاریزمدا بەدوای ستراتیژێکی تردا بگەڕێ.

بەڵام سەرەڕای ڕەخنەکانی مارکس و هەوڵەکانی ئەنگلس لە خۆشباوەڕی بە دەوڵەتی بورژوازی و دوورکەوتنەوە لە ئۆپۆرتۆنیزم، سۆشیال دیموکراتی لە بزوتنەوەیەکەوە کە دەیویست سیستمی سەرمایەداری بگۆڕێ بە سۆشیالیزم، وە لە ڕێگەی کۆمۆنەوە دەزگای دەوڵەتی بورژوازی هەڵوەشاندەوە ، گۆڕدرا بە بزوتنەوەیەک کە زۆربەی ڕیزەکانی کەوتە ژێرکاریگەری ڕەوتی لیبرالیزم و ریفۆرمیزم و پەرلەمانتاریزم. ئەم ڕەوتە سەرەتا خۆی وەکو ڕیڤیژینیزم ناساند، واتە وەک ڕەوتێک کە بانگەشەی خوێندنەوە و چاوخشاندنەوە بە بنەماکانی کۆمۆنیزمدا دەکرد، بەڵام لەکۆتاییدا ئەم دەورەیەدا، واتە لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، سۆشیال دیموکراتی ڕەنگی ئەم ڕیڤیژنیزمەی گرت.

هەربۆیە پێویستە ئەم پرۆسەیە زیاتر شرۆڤە بکەین تا بزانین چ پەیوەندیەک لە نێوان ریڤیژینزم و لیبرالیزم و پەرلەمانتاریزم و سۆشیال دیموکراتیدا هەیە؟

دیالەکتیکی گەشە و پەرەسەندنی بزوتنەوەی کرێکاریی و سۆشیال دیموکراتی هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای ریڤیژینزمدا لەهەموو وڵاتە سەرمایەداریەکان. لینین لە ساڵی ١٩٠٨ دا دەڵێ “چی ڕیڤیژینیزم دەکاتە کارێکی حەتمی کە دەبێ لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا ڕوبدا؟ لەبەرئەوەی، لە هەموو وڵاتێکی سەرمایەداریدا، لەپاڵ پرۆلیتاریادا، توێژێکی زۆری وردە بورژوازی هەیە. بەرهەم‌هێنانی بچوک پێشتر و ئێستاش بەردەوام سەرمایەداری بەرهەم دەهێنێتەوە. سەرمایەداریش ڕیزێکی تەواو لە “چینە ناوەندەکان” دروست دەکا ( پاشکۆی کارگە ، کارکردن لەناو ماڵدا،کارگە بچوکەکان کە لە وڵاتدا بەفراوانی هەن،..). ئەم بەرهەمهێنەرە بچوکە نوێیانە پاڵ پێوەدەنرێن، بەپێی دەورەکەیان، حەتمەن بۆ ڕیزەکانی پرۆلیتاریا. هەربۆیە ئاساییە کە بیروبۆچونە وردەبورژوازیەکانیشیان بەردەوام بچێتە ناو ڕیزەکانی حزبە کرێکاریە بەرفراوانەکان.”[12]

بێگومان ئەمە تەواوی کێشەی سەرهەڵدانی بۆچوونی ناکۆک و لەوانە ریڤیژینزم لە ناو سۆشیال دیموکراتیدا نیە. واتە ڕیڤیژینیزم بەتەنیا لە کاریگەری هاتنی چینی وردەبورژوازی و بۆچوون و جیهانبینیەکەیدا بەرتەسک نابێتەوە. هەربۆیە دواتر لینین لە ساڵی ١٩١٠ ئاماژە بە بۆچوونەکانی ئەنتۆن پانیکوک دەکا[13] و “ئەنجامگیریە زانستیەکانی” نامیلکەیەکی ئەو ڕوندەکاتەوە لەسەر هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ریڤیژینزم لەناو بزوتنەوەی سۆشیال دیموکراتی کرێکاری جیهانیدا.

پانیکوک ئاماژە بە فاکتەرە جۆراوجۆرەکانی دروستبوونی ناکۆکیەکانی ناو بزوتنەوەی کرێکاری و سۆشیال دیموکراتی دەکا. لێرەدا ئەوەی گرنگە لەم لێکدانەوەی پانیکوک دا ئەوەیە کە باسی چینی کرێکار خۆی دەکا کە بۆچی و چۆن توشی ئەم کێشانە دەبێ؟ باس لە ئاستی گەشەی سەرمایەداری و کاریگەری لەسەر تێگەیشتنی سۆشیالیستی چینی کرێکار دەکا. باس لە ئاستی گەشەی هێزی بەرهەمهێنەری کرێکار و ڕادەی چڕ بوونەوەی ژمارەکەی لە یەک ناوەندا و ئاستی ڕێکخراو بوونی و فێربوونی پابەند بوون بە سیستم و ئاستی هەژاری دەکا.

هاوکات باسی ئەو گۆڕانکاریانە لە شێوەکانی خەباتی چینایەتی کرێکاراندا دەکا، کە بەشێوەی “بازدان” ئەم بزوتنەوەیە دەگۆڕێ و ترس دەخاتە دڵی سیستمی سەرمایەوە. بەشێوەیەکی سەرەکی تەئکید لە بزوتنەوەی کرێکاریی وەک بزوتنەوەیەکی زیندوو دەکا، کە لە چوارچێوەی هەلومەرجێکی مێژوویی و ئابوری و سیاسی دیاریکراودا ڕەوت و دیدگای جیاجیای تێدا دروست دەبێ بۆ وەڵامدانەوە بە کێشەکانی خەباتی چینایەتی.

ئێمە لە سەرەوە باسی لیبرالیزمی بورژوازیمان کرد وەک یەکێک لە فاکتەرەکانی کاریگەری لەسەر دروستبوونی ناکۆکی و لادانەکانی نێو بزوتنەوەی کرێکاریی لە ڕەوتی شۆڕشگێڕانە و دروستبوونی باڵی ریفۆرمیستی لە نێو چینی کرێکاردا.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە بۆچی ئەم بۆچون و دیدگا و لێکدانەوە لیبرالیستیە کاریگەری لەسەر خەباتی کرێکاران دادەنێ؟

وەڵامەکەی ئەوەیە کە چینی کرێکار لەخەباتێکی زیندووی چینایەتیدایە و بەپێی ئاستی گەشە و تەجروبەی خۆی بەو ڕاستیە دەگا، کە چ ڕێگایەک ئەو لە دەست چەوسانەوە ڕزگاردەکا. ئەم ئەنجامگیریە سادەیە خۆی لەدڵی دۆخێکی ئاڵۆزو دوالیزمی خەباتی ئابوری و سیاسیدا یەکلایی دەبێتەوە. هەرچەند کۆمەڵگەی سەرمایەداری گەشە بکا و هێزی بەرهەمهێنەری کرێکار گەشە بکا و تەجروبەکانی خەباتی ڕۆژانە و “بازدان” وشۆڕشەکانی زیاتر بێت ئەوەندە نزیکتر دەبێتەوە لەو ئاسۆ و بەدیلەی کە دەتوانێ قاڵبی سیستەمی سەرمایەداری تێپەڕێنێ و ئەم وشیاری و تەجروبەیە ببێتە “خواستێکی گشتی و کۆلێکتیڤی” ملێۆنەها و ملیارەها کرێکار.

ئەمە پرۆسەی واقعی خەباتی چینایەتیە، کە بەپێی ئاستی گەشە و توانایی سیاسی و ڕێکخراوەیی چینی کرێکار مەسەلەی شۆڕش و دەسەڵات مەترەح دەبێت نەک بەپێی عەقڵی شۆڕشگێڕانەی گروپێکی کۆمۆنیستی یان حزبێکی کۆمۆنیستی. وەک مارکس لە ڕەخنە لە گروپێکی ناو “کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکان” دا دەڵێ؛ ” بۆ ئەوان ئەو هەلومەرجە ڕاستەقینەی کە هەیە، هێزی پاڵنەری شۆڕش نیە، بەڵکو بەتەنیا بوونی خواستە. کاتێک ئێمە بە کرێکاران دەڵیین، پێویستە ٥٠،٢٠،١٥ ساڵ بە شەڕو خەباتی ناوخۆ(چینایەتی) دا تێپەڕن، نەک تەنیا بۆ گۆڕینی دۆخ، بەڵکو بۆ چاکردنی خۆتان وە بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە دەتوانن باڵادەستی سیاسیتان هەبێت. هەروەک دیموکراتەکان کە وشەی خەڵکیان کردوە بە بت، ئێوەش وشەی پرۆلیتاریاتان وا لێکردوە. هەروەک دیموکراتەکان، ئێوەش زاراوەی شۆڕشتان خستۆتە شوێن ئیڤولوشنی شۆڕشگێڕانە “[14]

ئەم جۆرە ناسینەی شۆڕش کە بتێک نیە و تەنیا زاراوەیەکیش نیە، بەڵکو دیاردەیەکی دیالەکتیکی و یەکێتی دژەکانە خۆی کلیلی دەرک کردنی هەموو ئەو مێژووەی خەباتی چینایەتی کرێکارانە کە پڕ لە هەوراز و نشێویە و سەرکەوتن و شکستە. دەرک کردنی ئەوەی بۆچی لەم دەورەیەدا کە چینی کرێکار لە باری سیاسی و ڕێکخراوەییەوە گەشە دەکا، بەڵام پەتای ریڤیژینیزم و لیبرالیزم و پەرلەمانتاریزم دایدەگرێ ؟ وەک بەدروستی لینین دەریدەبڕێ، کە “ئەم جیاوازیانە سەرچاوەکەی خۆی ئەو خەسڵەتە دیالەکتیکیەیە کە گەشەی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار هەیەتی کە لەدڵی ناکۆکیەکاندا و لەڕێگەی ئەم ناکۆکیانەوەیە دەچێتەپێش”[15]

سۆشیال دیموکراتی لەم دەورەیەدا بەباشترین شێوە ڕێگاکانی گەشەی سیاسی و ڕێکخراوەیی کرێکاران لە مەیدانی کاری حزبی وسەندیکایی و پەرلەمانی و ڕۆژنامەگەری دەناسێتەوە و کاری جدی دەکا. ئینتەرناسیونالی دووەم و حزبە کرێکاریەکان لەزۆربەی وڵاتاندا دروست دەکا. لەم ماوەیەی ١٩٠٥ تا ١٩١٣دا ژمارەی کرێکارانی سەندیکاکان لە ٣ ملێونەوە بووە ٦ ملێون و سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانی ، فینلاند و سوید لە ٪٣٠بۆ٪٤٠ی دەنگیان هێنا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکاندا. هەروەها کۆمەڵەی فابینەکانی بەریتانیا کاریگەری گەورەیان لەسەر سۆشیالیستە ریفۆرمیستەکان و لەوانەش برنشتاین هەبوو، ئەم کەلتورە پەیوەندی پەیداکرد لەگەڵ هۆڵندا و ئەسکەندناڤیشدا.[16].

ئەمانە لەگەڵ پرۆسەی دروستبوونی دەوڵەت ومەرکەزی بوونەوەی دەسەڵات و بازاڕی ناوخۆیی و هاوکات پێشبڕکێی سەرمایەی مۆنۆپۆلی و ئیمپریالیستی چووەتە پێش و زەمینەی دروستکردنی توێژی” ئەرستۆکراتی” کرێکاری و گۆڕانی فۆرمی کاری حزبی و سەندیکا کرێکاریەکان بە دەزگایەکی بیرۆکراتی و نوخبەیی، بەرتەسککردنەوەی چالاکی سیاسی و ڕێکخراوەیی بەپێی یاسا و فشار و سەرکوتی مانگرتن و چالاکی شۆڕشگێڕانەی کرێکاران. ئەمانە هەموویان فاکتەربوون لە دروستبوونی ئەو دوالیزمەی لە نێوان گەشەی سیاسی کرێکاران لەلایەک و کەوتنە ژێر هەژمونی فکری و سیاسی ناسیونالیزم و لیبرالیزم و پەرلەمنتاریزمی بورژوازی لەلایەکی ترەوە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەزمەی سیاسی و سەربازی ئیمپریالیزم ئەم دوالیزمە بزوتنەوەی کرێکاریی شەق دەکا. سۆشیال دیموکراتی ڕووبەڕووی دەورەیەکی نوێ دەبێتەوە کە دەبێ هەڵوێست بەرامبەر بە بورژوازی و دەوڵەتەکەی و سیاسەتە ئیمپریالیستیەکانی دەرببڕێ و ڕووبەڕوویان بێتەوە. ئیتر ئەم کارە بە پەرلەمانتاریزم و لە چوارچیوەی کاری ڕیگاپێدراوی یاساییدا ناکرێ. چینی کرێکار چیتر ناتوانێ لە قاڵبی کاری سەندیکاییەکی پیشەییدا بمێنێتەوە کە تەنیا مەسەلەی کرێ و ریفۆرمی ئابوری هەبێ، چونکە سەرجەم کۆمەڵگە و چینی کرێکار گیرۆدەی سیاسەتی شەڕ و تاڵانکاری و سەرکوتی بێ پەردەی بورژوازی و دەوڵەتەکەیەتی. هەربۆیە سۆشیال دیموکراتی پیویستی بە فکر و سیاسەتی کۆمۆنیستی نوێ دەبێ سەبارەت بە شۆڕش و دەوڵەت و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی .ئەم کێشانە خۆیان لە چەند مەیدانی سیاسی و ئابوریدا نیشان دەدەن ، لەوانە چۆنیەتی هەڵوێست بەرامبەر بە دەوڵەتی بورژوازی، چۆنیەتی بەشداری لە پەرلەماندا، شێوازی ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاران، مانگرتنی گشتی و شۆڕش وشەڕی جیهانی و هتد..

ریڤیژینزمیش سەرەتا لەلایەن برنشتاینەوە وەک سەیرکردنەوە و چاوخشانەوە بە بنەماکانی بیروباوەڕی مارکسدا هاتە کایەوە سەبارەت بە گەشە و ئەزمەی سەرمایە. دواتر باسی ئەوەی کە؛ گرنگی دەستکەوتی کاتی و ریفۆرم گرنگترە لە ئامانجی گۆڕینی سیستەم و “بزوتنەوە هەموو شتێکەوە ئامانج هیچ” هاتە گۆڕێ. دواتریش ئەمانە بووە چوارچێوەیەکی سیاسی و عەمەلی بۆ ئامانجی ریفۆرم و بوونە بەشێک لە خودی سیستمی زاڵی سەرمایەداری و پەرلەمان و حکومەتەکەی و وەرگرتنی ئیمتیازاتێک بۆ توێژی کاربەدەستانی حزبی و حکومی و سەندیکایی کرێکاران. هەر ئەم بەرژەوەندیە مادی و بەرتەسکیە فکریانە بوون کە ئەم ڕەوتە ریفۆرمیستیەی لە نێو بزوتنەوەی کرێکاریدا زاڵ کرد. ئەم “گروپە کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکی جیاوازیان دەکرد گەشەی سەرمایەداریان بە گەشەی سۆشیالیزم دەزانی”.[17]

لەکاتی ئەزمەی سیاسی و سەربازی نێوان دەوڵەتە سەرمایەداریەکاندا ئەم ڕەوتە ریفۆرمیستی و ئۆپۆرتۆنیستیەی نێو سۆشیال دیموکراتی تەواو ڕەنگی ئەم ریڤیژینزمەی لێ نیشت و ئامانجی کاتی مانەوە لە پەرلەماندا و مانەوە لە قاڵبی دامەزراوە ڕەسمیەکانی دەوڵەتدا کرایە ئامانجی پیرۆزی”دیموکراسی”. ئیتر کاوتسکی وەک برنشتاین قسەکەری ڕەسمی ئەم “دیموکراسی بورژوازی”ە بوو. ئەمە تێکشکانی بزوتنەوەی کرێکاریی بوو لەبەردەم بتی دەوڵەت و سیستمی سەرمایەداریدا. شکست بوو بەهۆی دیموکراسی هەڵخەڵەتێنەرانەی بورژوازیەوە.

بەڵام لەگەڵ قوڵبونەوەی ئەزمەکانی سەرمایەدا شاهیدی سەرهەڵدانەوەی شەپۆلی شۆڕشگێڕانەی بزوتنەوەی کرێکاران بوین. هەربۆیە لە نێو بزوتنەوەی کرێکاری جیهانیدا پێویستی دەرک وستراتیژی تازەی هێنایە ئاراوە بۆ چۆنیەتی تێپەڕین لە سەرمایەداریەوە بۆ سۆشیالیزم و دروستکردنی بەدیلێک بۆ ئینتەرناسیونالی دووەمی سۆشیال دیموکراتی.

ئەم دۆخە نوێیەی خەباتی چینایەتی ئاڵوگۆڕی لە سۆشیال دیموکراتیی جیهانیدا دروست کرد و ژێر پێی تیۆریەکانی ریڤیژنیزمی سەبارەت بە گەشەی سەرمایەداری و پیرۆزی دەوڵەتی بورژوازی ودیموکراسیە پەرلەمانیەکەی بۆش کرد .

وەک پێشتر ڕۆزا هەستی پێکرد، کە سۆشیال دیموکراتی ناتوانێ لە قاڵبی تاکتیک و ستراتیژی جارانیدا بمێنێتەوە و بەتایبەت لەژێر کاریگەری دۆخی شۆڕشگێڕانەی ڕوسیادا شێوازێکی نوێی شورایی و مانگرتنی جەماوەریی، کە جیاوازە لە خەباتی پەرلەمانی، دەردەکەوێ. ئەمە جارێکی تر ئەو حوکمە بنەڕەتیەی لە سەرەتای ئەم کتێبە دا ئاماژەمان پێدا دەسەلمێنێتەوە، کە خەباتی چینایەتی بە کێشە و بنبەستی سۆشیال دیموکراتیەوە قەتیس نابێتەوە و لەگەڵ دەورەیەکی نوێ لە ئەزمەی سەرمایەداری جیهانی و بنبەستی سیستمی سیاسی بورژوازی و پەرلەمانتاریزم و لیبرالیزمەکەی، جارێکی تر چینی کرێکار پێویست بوو وەڵامی شۆڕشگێڕانەی خۆی بە دەوڵەتی بورژوازی بداتەوە و سیستمی سیاسیی ئەلتەرناتیڤی خۆی نیشان بداتەوە.

لێرەدا دەگەینە قۆناغێکی جیاواز و نوێ لە خەباتی چیانیەتیدا، کە دیسانەوە چینی کرێکار لەڕێگەی شۆڕشەوە، بە وەڵامی ڕادیکاڵانەی خۆی بە رامبەر بە سیستمی سەرمایەداری ئاشنامان دەکا. من لە بەشەکانی کتێبی “کۆمۆنیزمی نوێ” دا بە دورودرێژی باسی کاریگەری ئەم مۆدێلە سیاسی و ئابوریەی سۆشیالیزمی دەوڵەتی بەلشەفیەکانیشم کردوە لەسەر شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبەردا و خوێنەران دەتوانن لەوێدا بیبینن و هەربۆیە لێرەدا باسی دوالیزمی شۆڕش و ڕیفۆرم تەواو دەکەم .

بەشی سێهەمی ئەم گفتوگۆیە لەسەر پرۆسەی شۆڕشی سۆشیالیستی دەبێت.

[1] مارکس، ئینتەرناسیونالی کرێکاران، ١٨٦٤، بەزمانی ئینگلیزی

The International Workingmen’s Association 1864General Rules, October 1864

[2] چۆن جیهان دەگۆڕین، مارکس و ئەنگلس و سیاسەت، ل ٦٩، هوبسباوم، بە زمانی ئینگلیزی.

[3]چۆن جیهان دەگۆڕین، مارکس و ئەنگلس و سیاسەت، ل ٦٨، هوبسباوم، بە زمانی ئینگلیزی.

[4] ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتە، مارکس، ل٢٣٣،مختارات مارکس و انجلز،جلد٢،دارالتقدم

[5] هەمان سەرچاوە،ل٢٣٢

[6] ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتە، مارکس بە ئینگلیزی

https://marxists.catbull.com/archive/marx/works/1875/gotha/ch03.htm

[7] نامەی ئینگلس بۆ بیکەر https://www.marxists.org/archive/marx/works/1880/letters/80_04_01.htm

[8] لینین، مارکسیزم و ریڤیژینیزم، ل ٤٢١،،المختارات ، جلد٣،دارالتقدم.بەعەرەبی.

[9] ئینگلس ڕەخنە لەبەرنامەی ئیرفورتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵماندا، بە زمانی ئینگلیزی https://marxists.catbull.com/archive/marx/works/1891/06/29.htm

[10] ڕۆزا لوکسبورگ، سۆشیال دیموکراتی و پەرلەمانتاریزم https://marxists.catbull.com/archive/luxemburg/1904/06/05.htm

[11] ئینگلس، ڕەخنە لەبەرنامەی ئیرفورتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیادا لە ١٨٩١، بە زمانی ئینگلیزی

https://marxists.catbull.com/archive/marx/works/1891/06/29.htm

[12] مارکسیزم و ڕەوتی ڕیڤیژینیزم، ل ٤٢٤، المختارات ، جلد٣، دارالتقدم.

[13] پانیکوک The Tactical Differences in the Labour Movement (Die taktischen Differenzen in der Arbeiterbewegung, Hamburg, Erdmann Dubber, 1909), Anton Pannekoek

[14]مارکس، کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکان، بە زمانی ئینگلیزیMinutes of Central Committee Meeting, 15 September 1850, in Karl Marx, The Revolutions of 1848 (Harmondsworth, 1978), p 341.

[15] لینین، ناکۆکیەکانی نێو بزوتنەوەی کرێکارانی ئەوروپا، ل ٥١٧،المختارات ، جلد٣،دارالتقدم.

[16] هۆبسباوم، نفوزی مارکسیزم لە ١٨٨٠ تا ١٩١٤، چۆن جیهان دەگۆڕین ل ٢١٦، بەزمانی ئینگلیزی.

[17] هۆبسباوم، نفوزی مارکسیزم لە ١٨٨٠ تا ١٩١٤، چۆن جیهان دەگۆڕین ل ٢١٥، بەزمانی ئینگلیزی




ستڕاتیژە سیاسییەکانی ناو بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێڕاق.. نادر عەبدولحەمەید

  1. ڕاست و چەپی ناسیونالیزم، دەستاودەستی دەسەڵات
    هاوڕای ئاڵوگۆڕە سیاسی و ئابووریـیەکان و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیـیە کۆمەڵایەتیـیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا، نەک هەر ئۆپۆزیسیۆنی قەومی لیبڕاڵ و ئیسلامی سیاسی وەک فشار بەسەر حکومەتی هەرێم و حزبەکانی دەسەڵاتدارەوە هاتوونەتە مەیدان، بەڵکو ناسیونالیزمێکی چەپی سەر بە ئایدیاکانی ئۆجەلان و ئەزموونی کوردستانی سوریا و تورکیای ئەو ڕەوتەش، گەشەیەکی کردووە لەبەرمبەر ناسیونالیزمی ڕاستڕەوانەی زاڵ لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی عێڕاقدا، بە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنیەوە.
    گەرچی لە ئێستادا ئەم ناسیونالیزمە چەپە وەک ئۆپۆزسیۆنێکی بەرجەستەی سیاسی و عەلەنی خۆی نەخستۆتەڕوو، بەڵام هێزێکی یەدەک و حەشاردراوی بزووتنەوەی ناسیونالیستیـیە بۆ جێگرتنەوەی دەسەڵاتی ناسیونالیستی ڕاستڕەو، لە کاتی هاتنەئارای قەیرانی دەسەڵات و لە توندپێچە مێژووییەکاندا، بەمانایەک دەستاو دەست پێکردنی دەسەڵات، لە نێوان ڕاست و چەپی یەک بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی، کە ئەویش بزووتنەوەی ناسیونالیزمی کوردە لە هەرێمەکەدا، بەڵام بەشکڵ و شێوازێکی جیاوازتر لەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕەوی لیبڕاڵ قەومی (نەوەی نوێ) و لایەنی تر، وەیا ئیسلامی سیاسی کۆنەپەرست لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆی.
  2. سنوری ئەم وتارە
    لەم وتارەدا ناچمە ناو باسی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەکەی، ناچمە ناو باسی ناسیونالیزمی چەپ و ڕاست لە هەرێم، بەڵکو دەمەوێت تیشکێک بخەمەسەر بارودۆخی ئێستای بزووتنەوەیەکی چەپی دەرەوەی ڕەوتی ناسیونالیزمی چەپ، واتا ئەوەی کە ناسراوە بە بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی کوردستانی عێڕاق. ئەمەش بە مەبەستی دەرخستن و بەرجەستەکردنەوەی ستڕاتیژە سیاسیـیەکانی ناو ئەم بزووتنەوەیە کە لە بەرامبەر گشت ئەم بارودۆخە سیاسی کۆمەڵایەتی و ئابووریەی هەرێمدا خراونەتەڕوو. وە لێرەشدا ناچمە ناو هەڵسەنگاندنی خەتە فکرییەکانەوە، بەڵکو باسەکەم پەیوەستە بە خەتی سیاسی و ستڕاتیژی سیاسیـیەوە. ئەوەش کە تا چەند خۆشباوەڕی (تەوەهومات) لەناو ئەم بزووتنەوەیەدا هەیە بەرامبەر بە ناسیونالیزمی چەپ، یان کاریگەری ناسیونالیزمی چەپ لەسەر ئەم بزووتنەوە چەپ و کۆمۆنیستییە چەندە و چۆنە؟ ئەمەش باسێکی ترە و لێرەدا ناچمە ناویەوە.
  3. ئایە (حزبی شیوعی کوردستان) بەشێکە لە بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی کوردستان؟
    بۆ ئەوەی ڕۆشن بێتەوە کە مەبەستمان لە بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی کوردستانی عێڕاق چییە، پێویستە بزانین ئایە ئەم حزبە بەشێکە لەو بزووتنەوەیە یان نا؟
    (حشک)، نە لە مێژووی ڕاستەقینەی خۆیدا و نە لە ڕێبازە سیاسییەکەیدا، سەر بە بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی کوردستانی عێراق نیـیە، لە ڕووی مێژوویـیەوە درێژکراوەی (ڕێکخراوی کوردستانی حزبی شیوعی عێراقی)یە، کە ئەو حزبە عێڕاقییە هەمیشە سازشکار و هاوکاری حزبە ناسیونالیستە کۆنەپەرست و سەرکوتگەرەکانی کورد بووە، بەتایبەتیش باڵی عەشایەر و هەرە کۆنەپەرست و دواکەوتووەکەی (پارتی)، چ لە ساڵانی شەستەکان و چ لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە بزووتنەوەی چەکداری ناو شاخەکانی سەرسنوردا، کاتێکیش (لە ١٩٩٣دا) ئەم ڕێکخراوی کوردستانە دەبێتە (حزبی شیوعی کوردستان) بەردەوامی بەهەمان خەت و ڕێبازی سیاسی دەدات لە نەوەتەکان سەدەی بیستەوە هەتا ئێستا.
    سەیرکەن لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا و لە (٣١ی ئابی ١٩٩٦) کە (پارتی) بەهاوکاری سوپای (بەعس) هەولێر دەگرێتەوە، (حشک) خاوەنی وەزیر بووە لەو حکومەتەی کە (پارتی) پێکیهێناوە لە هەولێر! سەیرکەن لە کاتێکدا لە (١٧ی شوباتی ٢٠١١)دا خەڵک ڕاپەڕیووە و (١٠) خۆپێشاندەر کوژراون، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم و قسەکەری حکومەتی هەرێم ئەندامێکی مەکتەب سیاسی ئەو حزبە بووە! گەرچی لە کۆنگرەی حەوتەم (٢٠٢١)ەوە بڕیاردرا کە ببێتە حزبێکی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێک کە هەندێک لە ئەندامانی کۆمیتە ناوەندی و مەکتەب سیاسییەکەی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتن! سەرەتای کۆنگرەکەشیان بە (سرودی ئەی ڕەقیب) کە سرودێکی قەومی ڕەگەزی (ئیسنیتکی) کوردە، نەک سرودێکی نیشتمانی کوردستانی، دەستپێکرد، سرودی ئینتەرناسیوناڵیان خستەناو تەنەکەی خۆڵەوە!
    (حشک) هەتا حزبێکی ڕیفۆڕمیستیش نەبووە و نیە، بەڵکو بەشێک بووە و ئێستاشی لەگەڵ بێت بەشێکە لە بزووتنەوەی کوردایەتی، هەتا لەناو کوردایەتیشدا باڵی چەپ نەبووە و نیە، ئەم حزبە بە چەمکی سیاسی لە ئەوروپای ڕۆژاوا، پێی دەڵێن حزبێکی ڕاستڕەوی مامناوەندی قەومی (یمین الوسط القومی)، لە کاتێکدا یەکێک لە تایبەتمەندیـیە گرنگەکانی بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێراقدا، هەستیاری و دوژمنایەتییە سیاسییەکەیەتی بەرامبەر بە حیزبە نەتەوەییەکان، کەچی مێژووی (حزبی شیوعی کوردستان) مێژووی پاشکۆیەتییە بۆ ناسیونالیزمی کورد و حزبە فەرمانڕەواکان، هەروەک حزبی دایکی خۆی (حزبی شیوعی عێڕاق) کە پاشکۆی ناسیونالیزمی عەرەب و ڕژێمە سەرکوتگەرەکانی وەک (بەعس) بوو. بۆیە ئەم حزبە نەک هەر کۆمۆنیست نیە، بەڵکو چەپێکی بورژوازی ناو کۆمەڵگەش نیە.
  4. چوارچێوەی گشتی بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی
    بزووتنەوەی چەپ لە کوردستانی عێڕاق، دەرئەنجامی جیابوونەوەی ڕۆشنبیرانی مارکسیستە لە حزب و ڕەوتە ناسیۆنالیستەکان لە ناوەڕاستی حەفتاکان بەدواوە تا نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو. لە سەرەتای نەوەتەکاندا خۆی لە (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێڕاق)دا کۆکردۆتەوە، پاشان بە جیابوونەوەی بەشێکی بەرچاوی کادرەکان و بە هەڵمەتی سەرکوتگەرانەی حزبە ناسیونالیستەکان و ترۆری کادر و ئەندامانی و بنبەست و شکستی سیاسی، نەک هەر حزبەکە، بەڵکو گشت بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی بردە دواوە و پەرتەوازە بوو، هەڵسوڕاوان و کادر و ئەندامانێکی زۆر دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆچیان بەرەو دەرەوەی وڵات کرد.
    دەیەی یەکەمی سەدەی بیست و یەک (٢٠٠٠-٢٠١٠)، دەیەی پوکانەوە و پاشەکشەیەکی بەرچاوی ئەم بزووتنەوەیە بوو، بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان و وەڕێکەوتنی بزووتنەوەی بەرگری لە ئازادییە سیاسییەکان دژ بە ترۆری ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان) لە (٢٠١٠) و پاشان (١٧ی شوباتی ٢٠١١) کە هاوکاتی شۆڕشەکانی باکوری ئەفریقیا (تونس) و (میسر) بوو، ڕەوەندێکی ڕوو لە گەشە و چوونەپێشی بەخۆیەوە بینی، و نەوەیەکی تازەش بە ئەڵقە و کۆڕوکۆمەڵی مارکسیستیـیەوە هاتە مەیدان لە (٢٠١٣) بەدواوە.
    لە دە ساڵی ڕابردوودا (٢٠١٤-٢٠٢٤)، بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێڕاقدا گۆڕانکاریـیەکی بەخۆوە بینیوە، وێڕای ڕووهێنانی نەوەیەکی تازە بۆ مارکسیزم، ئەو حزب و ڕێکخراوانەش کە پێشتر لەئارادابوون (حزبی کۆمۆنسیتی کرێکاری) و (یەکێتی کۆمۆنیستەکان) ئاڵوگۆڕیان بەسەردا هاتووە، دەستەجاتی تازەی وەک (ئاڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی) و (ڕەوتی سۆسیالیستە شۆڕشگێرەکان-کوردستان) هاتوونە ئاراوە و ڕێکخراوی وەک (بەدیلی کۆمۆنیستی) هاتۆتە مەیدان.
    دیارە کە چەند ئەڵقە و دەستەجاتی تریش لە ناو سۆشیال میدیادا هەن، کە کاری پڕوپاگەندەی سۆشیالیستی ئەنجام دەدەن، یان بەکارێکی دیاریکراوی وەک وەرگێڕانی بەرهەمە فکری و سیاسییەکانی کەلەپوری مارکسیزمەوە مەشغوڵن. ئەمە جگە لە ژمارەیەکی زۆروزەوەند لە هەڵسوڕاوانی چەپ و کۆمۆنیست کە پێشووتر ئەندامی کارا و چالاکی حزب و ڕێکخراوەکان بوون و ئێستا لەبەرخۆیانەوە بە فەردی یان لەناو ڕێکخراوەیەکی جەماوەریدا، چالاکی ئەنجام دەدەن و مەیلی ڕێکخراو بوونی کۆمۆنیستانە (تەحزەووبی کۆمۆنیستی) و چالاکی ڕێکخراوەیی کۆمۆنیستیان زۆر لاوازە، لە ئەوروپا بۆ ئەو جۆرە کۆمۆنیستانە چەمکی “کۆمۆنیستی بێ خانەولانە-Homeless Communists” بەکار دەبرێت.
    تێبینی: (ئەڵقە) و (کۆڕوکۆمەڵ) وەک گردبوونەوەیەکی سەرەتایی، و (دەستە) وەک ئاستێکی بەرزتری گردبوونەوە بەکاردەهێنم. (حزب) (گرووپ)، (ڕێکخراو)، بۆ ئەو گردبوونەوانە بەکاردەبەم کە کارێکی سیاسی ڕێکخراو بەپێی ستڕاتیژێک ئەنجام دەدەن.
  5. بەراوردێک
    بە پێچەوانەی ساڵانی هەشتاکان و نەوەتەکانی سەدەی بیست، کە کێشمەکێش (جەدەل)ی فکری و سیاسی لە نێوان ئەڵقە و گروپ و ڕێکخروەکاندا تاوی سەندبوو، لەم دەورەیە لە ژیانی بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی کوردستانی عێڕاق زۆر کەمتر ئەو خەباتە فکری و سیاسییە ناوخۆییەی نێوان حزب و ڕێکخراوەکان و گرووپ و ئەڵقەکان لە ئارادایە و هەر لایە سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەوانی تر و سەرگەرمی دنیای خۆیەتی. ئەڵبەتە ڕەخنە وەک دەستپێشەکەری کەسەکان لە سیاسەت و خەتی فکری ئەم یان ئەو حزب و ڕێکخراو لەئارادا بووە، ئەوەی مەبەستی منە ئەوەیە ئەو کارە وەک سیاسەتێکی دیاریکراو لە لایەن خودی حزب و گروپ و ڕێکخروەکانەوە بەرامبەر یەکتری نەگیراوەتەبەر.
    گەرچی ئەم کارە بۆی هەیە ببێتە گرژی و ئاڵۆزی پەیوەندیـیە ناوخۆییەکانی ئەو بزووتنەوەیە زیاتر لەوەی کە ئێستا لە ئارادایە، بەڵام مارکسیزم و کۆمۆنیزم نەک هەر لە ڕێگەی کێشمەکێشە فکری و سیاسییەکانەوە، دژی ڕەوتە زاڵ و سەرەکییەکانی فکری بورژوازی دێتە مەیدان و خۆی ئەزموون دەکات، بەڵکو دژی ئەو ڕەوت و مەیلە فکری و سیاسیانەش کە ڕەنگدانەوە و سێبەری ڕەوتە ئەسڵییەکانی بورژوازین لەناو بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستیدا، خۆی مشتوماڵ دەکاتەوە، پێشڕەوی دەکات و کاربوردەکەی واتا شیاوی بەکارهێنانی مارکسیزم لەسەر کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئەزموون دەکرێت و وەک مێسۆد و جیهانبینییەکی گشتی لێکهەڵدەپێکرێت بە تایبەتمەندی جوگرافیایەکی دیاریکراوەوە.
  6. ئێستای بزووتنەوەکە
    – لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بەشێک لە کەسان و لە ئەڵقە و کۆڕوکۆمەڵە مارکسیستەکانی نەوەی تازە کە ڕوویان هێنابوو بۆ مارکسیزم، ئێستا یا دەستبەرداری مارکسیزم بوون، یا خاوبوونەتەوە و نەیان توانیووە گەشە بکەن و بەرزببنەوە بۆ ئاستی خۆ ڕێکخراوکردن و هاتنەمەیدانی کاری سیاسی جدی، و وەک ئەڵقەی تاوتوێ کردنی باسە فکرییەکانی مارکسیزم درێژە بە خۆیان دەدەن.
    شکستی پڕۆژەی ڕۆشنبیرانی ناسیوناڵ لیبڕاڵ کە سوپایەک لە قەڵەم بەدەستان و میدیاکارانیان هەڵخراند بوو (بەسیج و تەحشید کردبوو) بۆ هەڵهەلە لێدانی هێنانەدی “دەوڵەتی یاسا” بە دەستاودەستپێکردنی دەسەڵات لە ڕێگەی پەرلەمانەوە و چووبوونە پشت (بزووتنەوەی گۆڕان)ی ئەو کاتە، بەڵێ شکستی ئەم پڕۆژەیە بەشێک لە ڕۆشبیران و نوسەرانی تازە لاوی ناو ئەو سوپایە و دەرەوەی ئەم سوپایەی توشی هەڵوێستە و تێڕامان کرد و ڕوویان هێنا بۆ مارکسیزم. ئێستا جێگەی داخە پاش تێپەڕبوونی لانی کەم دەهەێک (دە ساڵ) بەسەر هاتنەئارای ئەم نەوە تازەیەی مارکسیزمدا، نەیتوانی بگاتە ئەو ئاستە لە گەشە و پێشڕەوی کە چاوەڕوانی لێ دەکرا ببێتە “خوێنێکی تازە” بۆ ناو بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی کوردستانی عێڕاق.

    – دەستەی (ئاڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی)ی ڕۆژنامەکەیان (ڕێچار) دوو ساڵ زیاترە وەستاوە، ماوەیەکیشە ماڵپەڕی سەرەکی ئەم دەستەیە و ماڵپەڕی ڕۆژنامەکەشیان لەکار کەوتووە. ئەمە جگە لەوەی کە ئەم دەستەیە پێشتریش هەر لە ساڵی شکڵگیرییەکەوە (ئەیلولی ٢٠١٦) تا ئێستا (کە نزیک بە هەشت ساڵە)، پەنای نەبردۆتە بەر خستنەڕووی ستڕاتیژێک بۆ کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی، و دەرکردنی بەیاننامە و هەڵوێست نواندن، وە زیاتر مەشغوڵی پڕوپاگەندەی سۆشیالیستی بووە دژی سەرمایەداری و بورژوازی بە شێوەیەکی گشتی. لە باشترین حاڵەتدا دەکرێ بڵیین ئەم پڕوپاگەندەیە ستڕاتیژیان بووە لە هەشت ساڵی ڕابردوودا، و نەیانتوانیوە لەو ئەلقە سەرەتاییە واوەتر بڕۆن و بێنەدەرەوە بۆ ناو جیهانی مارکسیزمی پڕاتیک و چالاکی سیاسی و ڕێکخراوەیی کۆمۆنیستی، لە شوێنی خۆیان گیریان کردووە و هیچ دۆکیومێنتێکی ڕەسمیشیان ڕانەگەیاندووە کە بۆچی ڕۆژنامەکەیان وەستاوە؟ بۆچی ماڵپەڕەکانیان وەستاوە؟ بۆچی هیچ شتێک بەناوی دەستەکەوە لە ئارادا نەماوە؟

    – دەستەی (ڕەوتی سۆسیالیستە شۆڕشگێرەکان-کوردستان)، سەربە سوننەتێکی فکری و سیاسی دیاریکراون، کە ئەویش هێڵی فکری تڕۆتسکی – تۆنی کلیف و (حزبی کرێکارانی سۆشیالیست-بریتانیا)یە، و چالاکن لە سۆشیال میدیا و پڕوپاگەندەی سۆشیالیستی و ڕەواجدان بە بەرهەمەکانی ئەو خەتە فکریە و بەگشتیش بە بەرهەمە مارکسیستی و سۆشیالیستیـیەکان. ئەم دەستەیە هەنگاوی هەڵێناوەتەوە بۆ دیاریکردنی هێڵی بەرنامەیی و سیاسی خۆی لە ئاستێکی زۆر گشتیدا، لە دۆکیومێنتێکدا بەناوی (هێڵی گشتی سیاسەتەکانی …)، بەڵام هێشتا ستڕاتیژی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی؛ ئەوەی کە لە کوردستاندا دەیەوێت چی بکات و چۆن ئەنجامی بدات و بۆی هەڵسوڕاو بێت، بە دیاریکراوی نەیخستۆتەڕوو، هەر بۆیە ئەمیش هەڵوێست نواندنی سیاسی نییە، وەک دەرکردنی بەیاننامە بەناوی گرووپەکە خۆیەوە، لەسەر بارودۆخی سیاسی و ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و خۆپێشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان، وەیا بۆنەکانی هەشتی مارس و یەکی ئایار. لە نێوان هاوڕێیانی ئەم دەستەیە و هاوڕێیانی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی)دا، پەیوەندییەکی هاوڕێیانە بۆ دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوە، ناوەناوە لە ئارادایە، بەڵام پەیوەندیەکی فەڕمی و ئامانجدار بە مەبەستێکی دیاریکراو نییە، وەک ئەوەی کە پێشتر لە نێوان (یەکێتی کۆمۆنیستەکان) و (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی)دا هەبوو.

    – ڕێکخراوی (یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێڕاق)، دوای چەند دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) لە کۆتایی تشرینی دووەم (نۆڤێمبەر)ی (٢٠١٨) بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد، کە تیایدا هاتووە […. مەبەستی سەرەکی ئەم دانیشتن و گفتوگۆیانە واوەتر بوو لە کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان دوو ڕێکخراوی سیاسی، و لە بنچینەدا ئامانج لێی پێکهێنانی هاوفکری و هاوڕایی سیاسی و بەرنامەیی و چونەناو پڕۆسەیەکی سیاسی عەمەلیـیە بۆ یەکگرتوویی و هەنگاونان بەرەو هێنانەدی حزبێکی کۆمەڵایەتی مارکسیستی شوڕشگێر]، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەوە کە هاوڕێیانی (یەکێتی کۆمۆنیستەکان) مەیلیان بەلای ئەزموونی سیاسی (پەیەدە -پارتی یەکێتی دیموکرات) لە کوردستانی سوریا و ئایدیا و ئایدیۆلۆژیای پشتی ئەم ئەزموونە پەیدا کرد، بە عەمەلی کشانەوە لەم پەیوەندیـیە و لەم پڕۆسەیەی کە بڕیاربوو بچنەناویەوە لەگەڵ (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی)دا.
    ئێستا (یەکێتی کۆمۆنیستەکان) نزیک بە دوو ساڵە، هیچ چالاکییەکی عەمەلی و عەلەنی ئەنجام نەداوە بەناوی ڕێکخراوەکەوە، هیچ بەیاننامەیەکی دەرنەکردووە لەسەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ناو هەرێمی کوردستان و ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و خۆپێشاندانەکان و بۆنەکانی وەک هەشتی مارس و یەکی ئایار، کە ساڵانی پێشووتر ئەو کارەی دەکرد. وە هیچ ڕاگەیاندنێکیشان دەرنەکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو “ڕێکخراوە” و کۆتایی هاتنی.

    – هەرچی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێڕاق)ە لەلایەن (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان)ەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێڕاق) و (ئاڕاستەی مارکسستی هاوچەرخ)، تا ئێستا نەک هەر لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی هەرێم و لەناو ناڕەزایەتییەکاندا، بەڵکو لەناو خودی بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستیشدا، چالاکییەکی سیاسی ئەوتۆیان نییە لە کوردستانی عێڕاق.

  7. سێ ستڕاتیژ لەناو بزووتنەوەکەدا
    سەرەتا ئەوە بڵێم کە ناوەڕۆک و جەوهەری هەر ڕەوتێک، هەر حزب و ڕێکخراوێک، ئەو پڕاتیکە سیاسییەتی کە لە جیهانی واقعیدا پیادەی دەکات، نەک ئەوەی سەر بە چ خەتێکی فکریـیە و بانگەوازی چ فکر و ئایدیۆلۆژیایەک دەکات.
    پڕاتیکی سیاسی هەر حزب و ڕێکخراوێکیش بەدەوری تەوەرەێک (چەقێک،ناوەندێک،میحوەرێک)دا دەسوڕێتەوە. واتە کێشەیەک، گرفتێک، یا مەسەلەیەک دادەنرێت بە گرێ و کێشەی سەرەکی و جەوهەری کە کۆمەڵگە گیریخواردووە بەدەستیەوە، جا لێرەوە چالاکی و کاری سیاسی ئەنجام دەدرێت بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی ئەو کێشە و گرفتە و مەسەلە ئەسڵی و جەوهەرییە.
    ئەوەی پێی دەوترێت ستڕاتیژ بریتییە لە کۆیەکی ئۆڕگانیکی تەوەرە و پڕاتیکەکە وەک یەکەیەکی لێکهەڵپێکراو، واتا بریتییە لە یەکەیەکی پێکهاتووی ئۆڕگانیک لەو ناوەندە کە بەدەوریا پڕاتیک ئەنجام دەدرێت، ئەمە بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەتیش تاکتیک دەگیرێتەبەر لە قۆناغە جیاوازەکان و لە هاوسەنگی هێزی جیاواز و لە ئاستە جیاوازەکانی خەباتدا بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕاتیکە، بەم پێیە تاکتیک بەشێکە لە ستڕاتیژ و پێکهێنەریەتی و لێی جیانابێتەوە.
    تا ئەو شوێنەی کە پەیوەست دەبێتەوە بە ستڕاتیژی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی لەناو بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی ئەمڕۆی کوردستانی عێڕاقدا ڕووبەڕووی دوو هێڵ و ڕێبازی سیاسی جیاواز بە یەکترین. کە یەکێکیان ستڕاتیژی (حکک کوردستان)ە و ئەوی تر هی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی)یە.
    پێشتر ستڕاتیژێکی تر کە (یەکێتی کۆمۆنیستەکان) لەسەری دەڕۆیشتن لە ئارادا بوو، بەڵام ئێستا بەو پێیەی کە ئەم ڕێکخراوە هیچ جۆرە چالاکییەک لە خۆی نیشان نادات و هاوڕێیانی ئەو ڕێکخراوەش ڕوویان هێناوە بۆ ستڕاتیژ و بەرنامە و ئایدیایەکی تر کەسەر بە ئەزموونی کوردستانی سوریایە، بۆیە خودی ستڕاتیژەکە لە مەیداندا نەماوە، بەڵام ئێمە لە کۆتاییدا بۆ بەرجەستەکردنەوەی هەرچی زیاتری ستڕاتیژی کۆمۆنیستی و جیاوازی لە ستڕاتیژەکانی تر باسی لێوە دەکەین وەک ستڕاتیژی سێیەم.

    ستڕاتیژی سەربەخۆیی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
    ئەم ستراتیژە لە بەڵگەنامەکانی دامەزراندنی ئەم حزبەدا لە (٢٠٠٨) و لە بەرنامە و چەندین بەیاننامە و ڕاگەیاندنی پلینۆمەکانی کۆمیتەناوەندی و بڕیارنامە و پەسندکراوەکانی حزبیدا هاتووە، وە لە ڕووی کردەی سیاسیشەوە، ئەم حزبە نەک هەر چووە پشتی “ڕیفراندۆم” لە ئەیلولی (٢٠١٧)دا، بەڵکو بە بەشداری کۆڕ و سمیناریش لەلایەن کادرەکانی ڕابەری حزبەوە چالاکانە بۆی هەڵسوڕاو بوو. ئەمە و سەربەخۆیی کوردستان و ڕیفڕاندۆمەکە جێگەی پشتیوانی حزبە کۆمۆنیستییە کرێکارییەکانی تری وەک (حکک عێڕاق) و (حکک چەپی عێڕاق) و حزبە کۆمۆنیستە کرێکارییەکانی ئێرانیشە.
    (حکک کوردستان) بۆ ماوەی دە ساڵ (٢٠٠٨-٢٠١٨) پافشارییەکی یەکجار زۆر زەقی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان کردۆتەوە، بەڵام شکستی ناسیونالیزمی کورد بەدوای “ڕیفڕاندۆم”ەکەدا ئەوانەشی توشی داماوی کرد کە لە لای چەپیەوە وەستابوون، بۆیە هێواش هێواش مەسەلەی پێداگرتن و باسکردنی سەربەخۆیی کوردستان لای حزب، ساڵ لەدوای ساڵ کاڵ و کاڵتر دەبێتەوە لە بەیاننامە و ڕاگەیاندنی پلینۆمەکان و بڕیارنامەکاندا تا دەگات بە دوایین کۆنگرە (کۆنگرەی شەش/ مارسی ٢٠٢٤)، کە لە جیاتی پێداگری لەسەر سەربەخۆی لە ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەکەدا هاتووە [پێویستی بەرجەستەبوونی حزب وەک حزبێکی ئۆزسیۆنی سەرەکی … و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی گەندەڵ و … دامەزراندنی دەسەڵاتی شۆراکانی خەڵک. … پێداگری لەسەر بردنەسەری یەکدەستی زیاتری هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێڕاق و کوردستان]. وە لە بڕیارنامەی بارودۆخی سیاسی و سەرخەتی سیاسەتەکانی حزب پەسندکراوی کۆنگرەکەدا هاتووە [چارەسەری مەسەلەی کورد لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوە لە چوارچێوەی عێڕاقدا،… یا جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ] تا ئێستا هیچ دۆکیومێنتێک لە ئارادا نییە کە بڵێت ستڕاتیژی سەربەخۆیی وەلانراوە و ستڕاتیژێکی تر خراوەتە جێگەی. دواتر باس لەم بێدەنگیـیە دەکەین.
    کاتێک شەپۆلێک لە خۆپێشاندان سەریهەڵدا لە تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر)ی (٢٠١٥)دا و جەماوەری توڕە و ناڕازی بارەگای زۆرێک لە حزبەکان نەک هەر ئەوانەی دەسەڵات، بەڵکو بارەگای (بزووتنەوەی گۆڕان) و حزبە ئیسلامییەکان و (حزبی شیوعی کوردستان) و (حزبی سۆشیالیستی کوردستان)یشان سوتاند، وە کەوتنەبەر هێرش و پەلاماری هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات و چەند لاوێکیش تیا کوژران، ئا لەو بارودۆخەدا، سەیرکەن (حکک کوردستان) بەیاننامەیەکی دەرکرد لە (٣٠-١٠-٢٠١٥)دا بە ناونیشانی (دەسەڵاتی بورژوا-ناسیونالیستی کورد مایەپوچ بوو، ڕێگاچارە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیە). من هەر ئەو کاتە بە زنجیرە وتارێک بەناوی (دوو بەڵگەنامە. ئاناتۆمی کۆمۆنیزمی کرێکاری کوردستان) ڕەخنەم هەم لەم بەیاننامە و هەم بەیاننامەی (١٥-١٠-٢٠١٥)ی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێڕاق) گرتووە کە ئەویش هەمان ستڕاتیژی خستبۆ ڕوو.
    پێنج مانگ بەر لەو بەیاننامەیەش، لە (٣٠/٥/٢٠١٥) لە ڕاگەیاندنی پلینۆمی (١٨) هەژدەهەمی حزب باس لە (زەرورەتی خەباتی لێبڕاوانەی بۆ پاکردنەوەی داعش) دەکات کە (بەربەستێکە لەسەر ڕێگا گەیشتنی کۆمەڵگای کوردستان بەدەوڵەتێکی سەربەخۆی ئازاد و سکولار و بەدیهێنانی ئازادی‌ …). بەم پێیە تاکتیکی خەباتی لێبڕاوانە دژی داعش سەرچاوەکەی لە ستڕاتیژی (گەیشتنی کۆمەڵگای کوردستان بەدەوڵەتێکی سەربەخۆی ئازاد و سکولار) دایە.

  8. بیست و یەک ڕۆژ دوای پلینۆمەکەش لە (٢٠-٦-٢٠١٥)دا بەیاننامەیەک بە هەمان تام و چێزی پڕ لە ترش و خوێی ڕاگەیاندنی پلینۆمەکە دەرچووە بەناوی [سەبارەت بە: بارودۆخی سیاسی کوردستان ‌و ئاراستەی ڕووداوەکان!] و دەڵێت: [حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بڕوای وایە کە کۆتاییهێنان بە تاڵان ‌و بڕۆی قوتی خەڵک لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە بەبیانوی شەڕی داعش‌‌ و نەناردنی بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، بڕینی بیانوەکان ‌و دەرهێنانی کوردستان لەو گێژاو و بنبەستە سیاسی ‌و ئابورییەی تێی کەوتوە و هەروەها ڕزگارکردنی خەڵک لە هەڵواسران لەنێوان ململانێ ‌و کێشمەکێشی دەسەڵاتێکی بێ ئاسۆی بۆرژوازی کورد و حکومەتی ناوەندی، و ئەو هەموو گرفت ‌و کارەساتەی ڕوبەرووی خەڵکی کوردستان دەکرێتەوە، زەرورەتی دەستبەجێی جیابوونەوەی کوردستان‌ و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کردۆتە ئەولەویەتی سیاسی کۆمەڵگای کوردستان. لەم پێناوەدا حیزب لێبڕاوانە کاردەکات‌ بۆ ئامادەکردنی تواناییەکان ‌و ڕێکخستنی ڕیزەکانی جەماوەری خەڵکی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بەم بارودۆخە و شکاندنی تەوقی گریدانەوەی ئاسایش ‌و ئارامی و ژیان ‌و ئایندەیان بەدیار ڕێگاچارەکانی ئەحزابی بۆرژوازی کورد و دەوڵەتانی ناوچەکە و وڵاتانی ئیمریالیستیەوە. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان تێدەکۆشێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە کوردستان.]

ماویەتی … لە بەشی داهاتوودا دێینەسەر:
– لە گێژاوی سیاسی کوردستانەوە بۆ گێژاوی خەتی ستڕاتیژ لەناو حکک کوردستاندا.
– ناوەڕۆکی ستڕاتیژەکەی ئەم حزبە چ جۆرە سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمێکە؟
تەمموزی ٢٠٢٤




کۆمۆنیزمی بۆرژوایی و میتۆدی مارکس!.. و.سابیر

ڕۆژی ٥ / ٥ / ١٨١٨ ڕۆژی لە دایکبوونی کاڕڵ مارکسە ، کە خۆی لە خۆیدا لەدایکبوونی میتۆدێکی شۆڕشگێڕانەی خەباتی بەردەوامە دژ بە سەرمایەداری .
مارکس خۆی مردووە وەک لاشە، بەڵام میتۆدی بیرکردنەوەی لەسەر تاسەری جیهاندا هەمیشە زیندووەو ، ڕوو لەبەرزیەو بۆتە تارمایەکی زۆر ترسناک بۆ خودی بۆرژواکان و دەسەڵاتەکانیان لەسەرتاسەری جیهاندا .
یەکێک لەو خاڵە بنەڕەتیانەی کە پەیوەندیان بە میتۆدی مارکسەوە هەیە بۆ لێکدانەوەو ڕەخنە گرتن لە جیهانی سەرمایەداری و سیستەمی بەرهەمهێنان وە جێگاو ڕێگای کۆمەڵگاکان ، ئەوەیە کە میتۆدی خەباتکارانەی ئەو تەنها وابەستە نیە بە ئاین و دژایەتی ئاینەوە .
جێگاو ڕێگای کۆمەڵگاکان لە پڕۆسەی خەباتی چینایەتیدا ، لەسەر بنەمای کۆمەڵگای سۆکۆلاریستی و زانست پەروەرەکان وە کۆمەڵگای ناسۆکۆلاریست و ئاینی و ەدژ بە زانست ، دەستنیشان ناکرێن و ناخەمڵێنرێن.
کۆمۆنیزمی مارکس لە پێناو سۆکۆلاریزە کردنی کۆمەڵگا نەهاتۆتە ئاراوە، کۆمۆنیزمی مارکس لەبەرامبەر خودی ئاینەکان وە بەرەی دژ بە سۆکۆلایزم و دژ بە زانست نەهاتۆتە ئاراوە ، کۆمۆنیزمی مارکس دژ بە بنەما ئابووری و سیاسیانە هاتۆتە ئاراوە، کە بتوانێت ڕەگ و ڕیشەی چەوساندنەوەی چینایەتی و خاوەنداریەتی تایبەتی دەستکۆتا بکات، وە چینە چەوساوەکان و پڕۆلیتاریا لە سیستەمێکی چەوسێنەرانە دەربهێنێت ، کە ئەوانی کردووە بە کۆیلەیەک و کاڵایەک کە کڕین و فرۆشنیان پێوە ئەکرێت.
کۆمەڵگای سۆکۆلار و زانستخواز پێوەر نیە بۆ ئازادی و سەرفرازی چینە چەوساوەکانی کۆمەڵگاو پڕۆلیتاریا ، بەڵکە بەپێچەوانەوە خۆی لە خۆیدا بەشێکی دانەبڕاوی کۆمەڵگای سەرمایەداریەو ، هەموو زانست و سۆکۆلاریزمێک بە قازانجی لێبڕاڵیزمی بۆرژوازی ئەچێتە پێشەوە.
وە تەواوی دەستکەوتە زانستی و عیلمانیەکان وە دیگیتاڵیزم و گەشەی تەکنۆلۆژیای مۆدێرن و زیرەکی دەستکرد ..هتد لە ژێر چاودێری و بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانی گەشەو کەڵەکەی سەرمایەو بەرژەوەندیە مۆنۆپۆڵیەکانی ئیمپریالیزمی جیهانی دەستنیشان ئەکرێن وئەچنە پێشەوە.
خودی جیهانی ئەمڕۆو دوێنێش هیچ کات لەسەر بنەمای دابەشکاری لە نێوان کۆمەڵگا ئاینی و کۆنەپەرستەکان وە کۆمەڵگای سۆکۆلار و زانستخواز و عیلمانیەکان دەستنیشان نەکراوە ، و لێکنەدراونەتەوەو وە لەسەر ئەو بنەمایە شیکاریان بۆ نەکراوە.
بەڵام بابزانی بۆچی کۆمۆنیزمی مارکس وە میتۆدی هزری مارکس لەلایەن کۆمۆنیزمی بۆرژوازی و بۆررژوا چەپەکان تەنها و تەنها لە چوارچێوەی ( ئاینداری و دژ بە ئاینبوون ) دا لێکدراوەتەوەو شێوێندراوە و ناوەرۆکی شۆڕشگێڕانەی هزرو میتۆدی مارکسیان ، گۆڕیوە بە لایەنگریکردن لە سۆکۆکاریزم و زانست و دژایەتی ئاین و وثیۆلۆگی ( Theology) ؟
وە ئایا ئەم باسە مانای ئەوە ئەگەیەنێت کە مارکس ڕۆڵی ئاینی بە باش و پۆزەتیڤانە ئەژمارکردووە ؟ بێگومان نەخێر ، لەلای مارکس ئاین ڕۆڵێکی خەفەکەرو سەرکوتگەری ڕوحیەتی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر لەبەرامبەر سەرمایەداری وە چینە داراکان ئەگێڕێت ، ڕەنگە یەکێک بێت و بپرسێت ئەی ئەوە نیە کە لە زۆربەی ڕێکخراوە جیهادیە ئاینیەکاندا وەک ئیسلام دژ بە داگیرکەران ئەجەنگن ؟! مەگەر ئەمە شۆڕشگێڕبوون نیە ؟! بێگومان ئەگەر بەدیدگاو هزری کەسێکی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازیانە بیربکەینەوە ، وە لەمەودایەکی تەسکی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازیەوە بۆ وەدەستهێنانی ئیمتیازاتی زیاتر ، ئەو کاتە هێزێکی بەرهەڵستکاری بۆرژوازی لەبەرامبەر دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر و بۆرژوازیدا ئەم چالاکیانە بە شۆڕشگێڕانە لە قەڵەم ئەدەن یان ئەژمار ئەکرێن .
مارکس ڕۆڵی ئاین لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا ئەبینێتەوەو ، وەک بەشێک لە سەرخانی بۆرژوازی سەیری ئەکات ، بە گۆڕینی پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنان و کۆتاکردنی دەسەڵاتی سیاسی بۆرژوازی لەلایەن( دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریا) وە زەمینە سازی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بۆ گواستنەوەی کۆمەڵگا بەرەو سۆسیالیزم ، خودی ئاینیش زەمینەکانی مانەوەی خۆیان لەدەست ئەدەن .
زۆر جار قسەوباس و نووسینەکان لەسەر خودی شێواندنی هزری شۆڕشگێڕانەی مارکس کراوە ، هەروەک لێنین و بەڵشەفیەکانیش کردوویانە ، وە بگرە ڕۆڵێکی گەورەیان بینیوە لە زیندوکردنەوەی ئەم میتۆدە شۆڕشگێڕانەیەی مارکس و ئەنگلز.
هەروەها مێژووی خەباتی چینایەتی لە ئەوروپا و جیهانی پێشکەوتو وە سۆکۆلاری ، گەیشتۆتە ئاقارێک کە جاربۆجار کۆمۆنیزمی بۆرژوازیی و بۆرژوا چەپەکان هەنگاوی ژەهراوی زیاتر ئەنێن بۆ شێواندنی ئەم هزرە شۆڕشگێڕانەیە.
یەکێک لەو قوتابخانە میراتی و بەرچاوەکانی ئەمڕۆی جیهانی سۆسیال دیمۆکراسی مۆدێرن و سۆکۆلاریزمی ئەوروپا بریتیە لە EUL/ NGL (یەکێتی چەپەکانی ئەوروپا – چەپی سەوزی نۆردی) ، ئەم پێهاتە سیاسی و ڕێکخراوەیەی بۆرژوازی کە بەناوی مارکس و کۆمۆنیزمەوە قسە ئەکات ، ئەرکی سەرەکی مراندنی ئەو میتۆدە شۆڕشگێڕانەیەی مارکسە .
وە ئەوەی شایانی باسە ئەم ڕێکخراوە ئیمپریالیستیەو وە چەندین ڕێکخراوەی تر ، ئەرکی سەرەکیان ئەوەیە کە درێژە بە هەوڵێکی بێهودەی کۆنی خودی بۆرژواکان بدەن بۆ شێواندنی هزرو و میتۆدی مارکس ، هەر لەگەڵ ساتەوەختی هاتنە ئاراوەی ڕەخنە تێکشێنەرەکانی بۆ خودی بنەماکانی ئابووری سیاسی بۆرژوازی.
سۆکۆلاریزمی بۆرژوایی و دژ بە ثیۆلۆگی و ئاینەکان بەشێوەی جۆراو جۆر خۆیان نمایشکردووە ، وە بەشێکیان وەک بۆرژوا چەپەکان کە خۆیان بە میراتگری مارکس ئەزانن .
لە ئەوروپا و جیهانی پێشکەوتوی سەرمایەداری (سۆکۆلاریزم ) بووە بە پەرچەمی دژایەتی و ڕەگەزپەرستی ئاینی، وە هەڵاواردنی کەمایەتیە ئاینیەکان . وە سۆکۆلاریزم بۆتە هێلانەی هاوبەشی بۆرژوا لێبڕاڵەکان و بۆرژوا چەپەکان ، بنەماو پێکهاتەی سیاسی ئەو جموجوڵانەی کە بەناوی سۆکۆلاریزمەوە لە ژەوروپاو جیهانی سەرمایەداری پیادەئەکرێت، شایەتحاڵی
لەسەرەتادا ڕۆژنامەی دانیمارکی ( یۆڵاندس بوستن) کە پشت بە ئایدیۆلۆژیایەکی لێبڕاڵانەی خۆپارێزانەیە ( کۆنسەرڤاتیڤ ) وە سەر بە پارتی پارتی گەلی پارێزگارە ، لە 30/ 9 ی ساڵی 2005 هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی وێنە کاریکاتێریەکانی محمد وەک پێغەمبەری موسوڵمانەکان ، دواتر لە 10 ی کانونی دووەمی / 2006
ڕۆژنامەی نەرویجی بی ماگازیننێت وە ڕۆژنامەی ئەڵمانی دی فێڵیت ، کە ئەویش سەر بە ئایدیۆلۆژیایەکی لێبڕاڵانەی خۆپارێزانەی کۆنسەرڤاتیڤە ، وە ڕۆژنامەی فەڕەنسی فڕانس سۆیر و شارڵی ئێبدۆ کە سەر بە ئایدیۆلۆژیای ( بۆرژوا چەپەکانە ) لە ساڵی 2006 ، وە گەلێک ڕۆژنامەی تریش وێنەکانیان جارێکیتر بڵاوکردەوە.
میتۆدی کاکردن لەسەر برەودان بە سۆکۆلاریزمی بۆرژوازی ، هەوڵێکی سۆسیال دیمۆکراتیانەی ڕیفۆرمیستانەیە ، بۆ بنیاتنان و هێنانە ئاراوەی زەمینەکانی یاخود پێشینەکانی گواستنەەی کۆمەڵگای سەرمایەداری ، بەرەو کۆمەڵگای سۆسیالیستی .
ئەم جۆرە نەخشەسازیە بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا ، لەسەر بنەمای دژایەتی ئاینەکان و ثیۆلۆگی بە شێوەیەکی گشتی هیچ پەیوەندیەکیان بە میتۆدی مارکسەوە نیە، بەڵکە هەوڵێکی ژەهراویە بۆ گۆڕینی کۆمۆنیزمی مارکس بە کۆمۆنیزمێکی بۆرژوازیانە .
هەوڵێک کە بێهوودە تەواوی ستراتیژیەتی ئیمپریالیزمی ئەمریکی و جیهانی و دامودەزگا مێدیایی و موخابەراتەکانیان وە هۆڵیوود لەسەر ئەوە کۆکن ، کە پێویستە دژایەتی کۆمۆنیزم بکرێت ، دژایەتیەکی فێڵبازانەی سۆسیال دیمۆکراتیانە ، دژایەتیەک کە کار لەسەر شێواندن و لە گۆڕنانی میتۆدی مارکسە ، وە تەنها مرۆڤایەتیان خستۆتە بەردەم چەندین لێکدانەوەی جیاواز لە تێڕوانینی نادروست لەسەر تێگەیشتن لە میتۆدی مارکس ؛ بەتایبەت لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مۆ* ساد کار لەسەر دوو تەوەرە ئەکات ، یەکەمیان : مارکس مولحیدەو دژایەتی تەواوی ئەو کەسانە یان ئەو کۆمەڵگایانە ئەکات کە باوەڕیان بە ئاینەکان وەک ئیسلام هەیە . دووەمیان : مارکس جوولەکەیەو دژایەتی هەموو جوولەکەکان ئەکات . تێکەڵکردنی تێڕوانینی مارکس لەسەر ئاین و ەڕۆڵی لە خەباتی چینایەتیدا ، بە مەسەلەی دژایەتیکردنی ئەو جەماوەرەی یان ئەو کۆمەڵگایانەی کە تیایاندا ئاینێکی دیاریکراو زاڵە ، تەواو بدعەیەکی بۆرژوازیانەیە.
هەروەها تێڕوانینێکی کوشندانەی تر بۆ شێواندنی میتۆدی مارکس ، ئەوەیە کە کۆمەڵگای سەرمایەداری لە ڕێگەی ڕیفۆرم و چاکسازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی یان ڕێکخراوەو سەندیکاو نقابە پیشەییە جیاوازەکانەوە ، یان هەر مۆدێلێکی تری ڕێکخراوەی جەماوەری ، توانای ئەوەیان هەیە کە پێشینە گرنگەکانی گواستنەوە بەرەو کۆمەڵگای سۆسیالیستی فەراهەم بکەن .
ئێدوارد بڕنشتاین و کاڕڵ کاوتسکی سەر قافڵەی ئەم جۆرە لە تێڕوانینە ژەهراویانە بوون ، بۆ شێواندنی میتۆدی مارکس ، وە بۆرژوا چەپەکان و سەوزەکان و یەکییەتیەکانیان زادەی ئەم جۆرە میتۆدە بۆرژوازیەی سۆسیال دیمۆکراسیەن ، کە خۆی لە خۆیدا بۆتە سەرخانێکی فیکری پێویست بۆ وڵاتانێکی ئیمپریالسیت ، کە توانیان دەوڵەتی خۆشگوزەرانی و ڕەفاە دروستبکەن ، لەسەر بنەمای کەڵەکەی سەرمایەیەک کەلە وڵاتانی هەژارو و ناوچەکانی تری جیهانەوە ، لە ڕێگەی داگیرکاری و شەڕو چەوساندنەوەو دەستگرتن بەسەر سەرچاوە گرنگە سروشتیەکانی کەرەسەی خاوو نەوت و سووتەمەنی و گازو هەروەها دەستگرتن بەسەر شوێنە ستراتیجیەکانی بازرگانی وە ئەمنی و ئابووری جیهانی .
بۆرژوازی جیهانی و ئەمریکا ، دامودەزگا موخابەراتی و مێدیاکانیان وە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانیان وە سیستەمی پەروەردەو فێرکردن و …هتد لە سەر ئەم سێ تەوەرە سەرەکیە کاری بەردەوامی خۆیان درێژە پێئەدەن ، وە وەک ئەرکێکی سەرەکی خۆیان لە ناوچەکانی بەناو ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان لە ئەستۆ گرتووە .
یەکێک لەم بلۆکە ڕیفۆرمیستیە باوانەی کە توانیان میتۆدی مارکس بشێوێنن ، وە ببن بە لایەنگری ئاینەکان و لە مەراسیم و بۆنەکانیاندا بەشداری ئەکەن وە کاری هاوبەش لەگەڵ خودی بۆرژوا تائیفی و قەومیەکان و مەزهەبیەکان ئەکەن ، سەرهەڵدانی ستالینیزم وەک ڕیفۆمیزمێکی چەپی شەعبەوی و میللی لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە ، کە لە حیزبە بەناو شیوعیە تەقلیدیەکانی وەک ح. ش.ع دا بەرجەستە بۆتەوە.
هەروەها ڕەوتێکی تری سۆسیال دیمۆکراتیانەش کە میتۆدی خەباتکارانەی مارکسیان شێواندووە ،وە لەو ناوچانەدا سەریان هەڵدا وە برەویان پێدرا بەدوای شۆڕشی ئێران ١٩٧٩ ، ڕەوتی ( کۆمۆنیزمی کرێکاریە ) ، کە خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە پێکهاتەی فیکری لێبڕاڵیزمی ئەوروپایی و میتۆدی بۆرژوا چەپەکانی ئەوروپا کە کار بۆ بە سۆکۆلاریزەکردنی کۆمەڵگای ناوچەکەو و دژایەتی کۆمەڵگا ئاینیەکانیان ئەکەن .
تا سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینایەتی شەڕو هەڵاواردن و بێمافی و سووکایەتی بە کەمایەتیە کۆمەڵایەتیەکان و هەڵاواردن لە نێوان میللەتان و ئاینەکان …هتد مابێت ، مارکسیش هەر زیندووە ، وە میتۆدی شۆڕشگێڕانەی مارکس زۆر لەوە بەهێزترە کە بۆرژوا چەپەکان بتوانن بیشێوێنن .

و.سابیر
٧/ ٥ / ٢٠٢٤




ڕاستی ده‌رباره‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان*.. نووسینی: ئێما گۆڵدمان.. وەرگێڕانی: سەلام عارف

لەئەرشیڤی دەنگەکانەوە..٢٠١١
https://dengekan.ca/archives/14567

ئه‌م تێکسته‌ دوا به‌شداریکردنم ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌یEfferson City Missori من له‌وێ به‌ندکراوم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، تێکسته‌ هه‌ڵسه‌ندگاندنێکه‌ ده‌رباره‌ی شای مۆجیزه‌کانی به‌لشه‌فیکه‌کان واته‌ )شۆڕشی ڕووسی ، (ئه‌مڕۆ ئه‌و مۆجیزه‌یه‌ بۆته‌ ئیلهامی نه‌شونماکردنی به‌لشه‌فیکه‌کان له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌کییه‌ و گرنگه‌ له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ماهیه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کان تێبگه‌ن تا بزانن ئه‌وانه‌ له‌کوێوه‌ هاتوون، ئێستاکه‌ خه‌ریکی چین و به‌ره‌و کوێش ده‌چن؟

به‌لشه‌فیك وشه‌یه‌کی ڕووسیه‌ بۆ شۆڕشگێڕه‌کان به ‌کار ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و باڵه‌ی که‌ لانی زۆر و هه‌ره‌گرنگی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانی چین و توێژه‌ هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رده‌بڕن و به‌رگرییان لێده‌که‌نو ده‌ربڕینه‌کانیان بوونه‌ته‌ ئاوێنه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌.

سه‌رده‌می کۆنگره‌ی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسی -1903- شۆڕشگێڕه‌ هه‌ره‌ ڕادیکاله‌کان، ته‌واو وه‌ڕس و توڕه ‌بوون له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌وژمی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ڕیفۆرمخوازی ناو ڕیزه‌کانی حزب، بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌وژمه‌ به‌لشه‌فیکه‌کان ده‌ستیان کرد به‌ خۆڕێکخستن له‌ ڕێکخستنێکی به‌لشه‌فیکیدا دژی ته‌وژمی مه‌نشه‌فیکی، مه‌نشه‌فیکه‌کان ئه‌وانه‌ بوون، که‌ په‌نگیان خواردبووه‌وه‌ و ڕازیبوون به‌ پێشکه‌وتنی خاووخلیچك و ڕیفۆرمخوازانه‌، به‌ واتایه‌کی تر پێشکه‌وتنی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو. له‌ سه‌ره‌تاوه‌، لینین، دواتر ترۆتسکی به‌ جووته‌ بوون به‌ دوو وه‌ستای کارامه‌ی ئه‌و ته‌وژمه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوو شێوازی کارکردنی )دابڕان و که‌رتبازیان( هه‌ڵبژارد، بێ وچان ده‌ستیان دایه‌ دروستکردنی پارتیی به‌لشه‌فیك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تۆکمه‌ و ئه‌وان تا ڕوودانی شای مۆجیزه‌کان سه‌رقاڵی ئه‌و کاره‌ بوون. به‌ لای سیاسه‌تبازانی گرووپ و پارتییه‌ سۆسیالیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌، شۆڕش مانای ڕووخاندنی تسار (قه‌یسه‌ر) و دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی لیبریالی ده‌به‌خشێت، لای لینین و ترۆتسکی و لایه‌نگیره‌کانیان، شۆڕش مانایه‌کی قووڵتری هه‌بوو‌، هه‌روه‌ها مه‌ودایه‌کی دوورتر و فراوانتری هه‌بوو‌ و ده‌بوو کاروکاردانه‌وه‌ی له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌هێز بێت، ئه‌وان ته‌واو ئاقڵ و هۆشمه‌ند بوون و به‌ باشی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ گه‌یشتبوون، ئه‌و ئاقڵی و هۆشمه‌ندییه‌شیان زاده‌ی مێشکی خۆیان نه‌بوو، به‌ڵکو له‌ پێویستییه‌ به‌ په‌له‌ و گرنگه‌کان و له‌ به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی گه‌لی ڕووسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو فره‌لایه‌نی و پارادۆکسی نائاسایی و نموونه‌یی مۆجیزه‌که‌ له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، ئه‌و پارادۆکسه‌ شاراوه‌ نییه‌ به‌باشی به‌ چاوی خۆمان له‌ واقعه‌که‌دا ده‌یبینین و هه‌ر شه‌قی ئه‌و واقعه‌شه‌ سۆسیال دیموکراته‌ مارکسییه‌کانی -لینین-ترۆتسکی- ناچار کرد تاکتیکێکی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌نارکی پیاده‌ بکه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه‌ له ‌یاد نه‌که‌ین پیاده‌کردنی ئه‌و تاکتیکه‌ نه‌یتوانی ئه‌نارکیسته‌کان له‌ خشته‌ به‌رێت له‌وانه‌ بۆ نموونه‌- کرۆپۆتکین، شێرکه‌سۆڤ و تایۆڤسکی- ئه‌و تاکتیکه‌یان دایه‌ به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه‌ و وتیان، ئه‌و تاکتیکه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك میتافیزیکی ئه‌ڵمانییه‌ و به‌ مارکسییه‌ت موتوربه‌کراوه.

ڕاسته ‌و نکۆڵی له‌وه‌ ناکرێت که‌ به‌لشه‌فیکه‌کانی 1903 نێتپاک و شۆڕشگێڕ بوون، به‌ڵام ئه‌و مۆجیزانه‌ که‌ هه‌موو ڕۆژێك شۆڕشی ڕووسی به‌رهه‌می ده‌هێنان، ده‌ریانخست که‌ تیۆره‌کانیان نزم و نیوه‌ناچڵن، به‌لشه‌فیکه‌کان بڕوایان وا بوو که‌ نه‌ مه‌رجه ‌و نه‌ پێویسته‌ ڕووسیا به‌ قۆناغێکی پیشه‌سازیدا تێپه‌ڕ ببێت، تا بۆرژوازی ڕۆڵی مێژوویی خۆی ببینێت و نامه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ مه‌نزڵ، هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌شدا ئه‌و بواره‌ش بڕه‌خسێت که‌ زوربه‌ی زۆری خه‌ڵكیش ڕۆڵی خۆیان ببینن، بازدانیان به‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌دا مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ بوو، ئه‌نجامی خراپی لێکه‌وته‌وه‌، باکۆنین ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ وتویه‌تی: “کاتێك زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك هۆشمه‌ند ده‌بێت به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی خۆی، مێژووی خۆی دروست ده‌کات و خۆی ئازاد ده‌کات له‌ هه‌موو ئه‌و خوونه‌ریته‌ که‌ڵه‌که‌بووانه‌ که‌ له‌ ڕابوردوویه‌کی مردوه‌وه‌ به‌ میرات بۆی ماوه‌ته‌وه‌‌.” نموونه‌یه‌ك له‌و نموونانه‌ ئه‌و په‌یمان و گرێبه‌ستانه‌ بوون که‌ مۆرکرابوون له ‌ده‌وری مێزه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی داوا و پێویستی سه‌رده‌مه‌که‌ بووبێتن.

ئه‌مڕۆ گه‌لی ڕووس هۆشیاره‌ و گۆڕانێکی مه‌زنیش ڕوویداوه‌، ئه‌وه‌ش وایکردووه‌ که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان ته‌نها‌ نوێنه‌رانی تیۆری بن و هیچی تر، ئه‌گه‌ر لینین و ترۆتسکی گوێیان بدایه‌ته‌ هاوار و ئه‌ندێشه‌کانی گه‌ل، نه‌ك هه‌ر نه‌یانده‌توانی تیۆره‌کانیان به‌و جۆره‌ دابڕێژن، به‌ڵکو نه‌شیانده‌توانی له‌و جێگانه‌شدا بمێننه‌وه‌ که‌ داگیریان کردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووانه‌، لینین و ترۆتسکی، ده‌ربڕینه‌کانیان له‌ پێناوی خه‌ڵکیدا بووایه‌، به‌و جۆره‌ گه‌ماڕۆی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکیان نه‌دایه‌ و به‌ زه‌بروزه‌نگ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کردنایه‌، یه‌کجار به‌و جۆره‌ سه‌نگی پله‌وپایه‌ و پێشبینیکردنه‌ پێغه‌مبه‌رییه‌کان دانه‌ده‌به‌زی، به‌ واته‌یه‌کی تر ئا به‌و جۆره‌ چاره‌ڕه‌ش و ڕه‌زاقورس نه‌ده‌بوون.

ئه‌وه‌تا ماوه‌یه‌که‌ لینین و ترۆتسکی، به‌وه‌ تاوانبار ده‌کرێن که‌ گوایه‌ به‌کرێگیراوانی ئه‌ڵمانیان و له‌ ڕێگه‌ی –Kaiser-وه‌ پاره‌یان ده‌درێتێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌ و قسه‌ڵۆکانه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌یانهێنن و ده‌یانبه‌ن ڕۆژنامه‌کانن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت. هیچ له‌وه‌ بۆگه‌نتر و قێزه‌و‌نتر نییه‌ که‌ که‌سێك به‌و جۆره‌ تاوانبار بکه‌یت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕسته‌یه‌دا: “ده‌بێت ئێمه‌ بجه‌نگێین بۆ زامنکردنی ئاسایشی دنیا و پاراستنی دیموکراتیه‌ت.” هاوڕا نییه‌ و دژایه‌تی ده‌کات.

ئێمه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی لینین و ترۆتسکی و هیچ پێویستییه‌کیشمان به‌وه‌ نییه‌ پاساو بهێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌و گه‌لحۆ و ساویلکانه‌ که‌ هێنده‌ خۆشباوه‌ڕن و بڕوایان وایه‌ که‌ ڕۆژنامه‌نووسان هه‌رگیز (درۆ ناکه‌ن).

کاتێك ترۆتسکی له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو له‌ خانوویه‌کی گچکه‌ی پیسا ده‌ژیا و ته‌واو هه‌ژار بوو، ڕۆژنامه‌یه‌کی سۆسیالیستی سه‌ر به‌ جووه‌کان به‌ڵێنیان دایه‌ که‌ ژیان و گوزه‌رانی باش ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ گه‌رموگوڕی و هه‌ڵپه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی، به‌ڵام ترۆتسکی ئه‌و به‌ڵێن و داوایه‌ی ئه‌وانی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و هه‌ژاری و ڕێزگرتن له‌ که‌سایه‌تیی خۆی هه‌ڵبژارد و کاتێکیش که‌ بڕیاری ئه‌وه‌ی دا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕووسیا بۆ خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی پیتاکیان بۆ کرد، ئاوه‌ها بوو ژیان وگوزه‌رانی ئه‌و به‌کرێگیراوه‌ی ئه‌ڵمانیا!!!!

ده‌رباره‌ی لینینیش، لینین، هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ خه‌باتکردن له‌ پێناوی ڕووسیادا، له‌ براکه‌یه‌وه‌ خه‌زێنه‌یه‌ك له‌ بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌ میرات بۆ به‌ جێ مابوو، براکه‌ی به‌ فه‌رمانی تزار کوژرابوو، واته‌ لینین بیانوویه‌کی که‌سی خۆی هه‌بوو له‌و ڕقوکینه‌ ئه‌ستووره‌یدا که‌ هه‌یبوو به‌رامبه‌ر ئۆتۆکراسی ڕووسی، لینین ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ ئازادکردنی ڕووسیا. چه‌ند سته‌م و مه‌ترسیداره‌ که‌سێکی ئاوه‌ها تاوانبار بکه‌یت به‌ سیخوری ئیمپریالیزمی ئه‌ڵمانی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌ یاد نه‌که‌ین که‌ هاژه ‌و هوژه‌ و گیڤه‌گیڤی لینین وترۆتسکی بوونه‌ بێده‌نگییه‌کی شه‌رمه‌زارکه‌ر، که‌سایه‌تییه‌ به‌هێز و به‌رزه‌که‌یان بوو به‌ گه‌نده‌ڵی، ئیتر گه‌نده‌ڵیش بوو به‌ شوناسنامه‌ی سه‌رکرده‌ ناسراوه‌کانی شۆڕش، به‌و شوناسنامه‌یه‌ نه‌بووایه‌ که‌س نه‌یده‌ناسینه‌وه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش سه‌ری سه‌رانی به‌لشه‌فیکه‌ ئه‌مریکاییه‌کان نه‌بێت، سه‌ری هیچ که‌سێکی تری نه‌سووڕماندبوو‌، ئه‌و سه‌ره‌ به‌لشه‌فیکییانه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی شۆڕشیان لێ بووه‌ته‌ مه‌ته‌ڵێك و بۆیان هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ ده‌یزانن هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ شۆڕشه‌ نامۆیه‌ به‌ گیانی ئه‌مریکا و ئه‌مریکاییه‌کان. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت وه‌نه‌بێت ئه‌و سه‌ره‌ به‌لشه‌فیکییانه‌ نه‌یانه‌وێت له‌ به‌ها و به‌رزیی خونه‌ریتی شۆڕشگێڕی و شۆڕش تێبگه‌ن، تا بزانن شۆڕش چییه‌ و ته‌رحی چییه‌ بۆ مه‌زنی و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت؟

ئه‌مریکاییه‌ مامناوه‌نده‌کان بڕوایان وایه‌ که‌ شۆڕش له‌ وڵاته‌که‌یاندا هیچ پاساوێکی نییه‌ و بێفه‌ڕه‌، به ‌لای ئه‌و ئه‌مریکاییه‌ مامناوه‌ندانه‌وه‌ تاریکستانی ڕووسی ده‌بووایه‌ حکوومه‌تی ته‌فروتوونا نه‌کرایه ‌و حکوومه‌تێك پێکبهێنرایه‌ له‌ جۆری حکوومه‌ته‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆیان و وه‌ك تاکتیکێکیش ڕێزی سه‌رۆکی حکوومه‌ت بگیرایه‌، ‌هه‌روه‌ها که‌مێك ڕێزی ئۆتۆکراسیی ڕووسی بگیرایه و یا هه‌ر هیچ نه‌بێت داوای لێبووردنی لێبکرایه‌، جا ئێوه‌ ڕووسیا بهێننه‌ پێشچاوی خۆتان وه‌ك چۆن ئه‌و ئه‌مریکاییه‌ مامناوه‌ندانه‌ بۆی ده‌چن و تێیگه‌یشتوون.

به‌لشه‌فیکه‌کان لیبریاله‌کانیان ڕاونا و ده‌رپه‌ڕاند، بۆ نموونه‌ میلیکۆڤ و هه‌روه‌ها کرێنسکی، له‌ هه‌مان قاپییه‌وه‌ که‌ تزاریان لێوه‌ ده‌رپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ که‌ که‌وتبوونه‌ وێزه‌ی مه‌لیك و خاوه‌نزه‌وییه‌کان، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ربووبوونه‌ وێزه‌ی کاپیتالیزمیش. له‌ ڕاستیدا ئه‌و جۆره‌ موماره‌سانه‌ له‌گه‌ڵ گیانی ئه‌مریکاییه‌کاندا ناگونجێن**

ڕووسه‌کان هیچ خۆشییه‌ك و له‌زه‌تێکیان نه‌ دیت و نه‌ چێشت له‌ دیموکراتیه‌ت و په‌روه‌رده‌کردنی کولتووری و به‌ها ده‌ستورییه‌کان و دابینکردنی لانی که‌می یه‌کسانی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که‌ ته‌نها ئۆتۆکراسییه‌ك خرابووه‌ جێگه‌ی دانه‌یه‌کی تر. بێگومان کارێکی له‌و چه‌شنه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی له‌وه‌ باشتر نابێت، به‌ واته‌یه‌کی تر کاکڵه‌ی سیاسه‌تی سیاسه‌تبازه‌کان و کاکڵه‌ی شۆڕش جیاوازن و دژ به‌ یه‌کن.

گه‌لی ڕووسی له‌ لابردنی نیکۆلاسی دووه‌مدا چاوه‌ڕانی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ده‌کرد، نه‌ك کۆتایی شۆڕش.

بۆ ئه‌م باسه‌ پێویسته‌ ئه‌م پرسیاره‌ بکه‌ین، ئه‌و زوڵوزۆره‌ که‌ له‌ -موجیك -Moujik- ده‌کرا له‌ چیدا خۆی ده‌نواند و کێ ده‌یکرد؟ له‌وه‌دا خۆی ده‌نواند که‌ تسار تاجی سه‌ریانی داگرتبوو و ده‌سه‌ڵاته‌کانیانی سنووردار کردبوو،موجیك ته‌نها ناڕازی و ڕقئه‌ستوور نه‌بوو له‌ تسار، له‌وانه‌ش بێزار و ڕقئه‌ستور بوو که‌ باجیان ده‌سه‌ند و زه‌ویان داگیر ده‌کرد و هه‌ر که‌سێکیش له‌وان باجی نه‌دابا شه‌لاقیان لێده‌دا، یا ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کانیان ده‌کرد، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ده‌ترسان ئاژه‌ڵه‌کانیشان تاڵان بکه‌ن. به‌ کورتی کلیلی ژیانیان به‌ ده‌ست توێژێکی سه‌روه‌ره‌وه‌ بوو.

موجیك هێنده‌ سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ زه‌وی زۆر بوو نازناوی -دایك-ی پێ به‌خشیبوو،هه‌ر له‌و گۆشه‌یه‌وه‌ ده‌یانڕوانیه‌ شۆڕش، به لای ئه‌وانه‌وه‌ وه‌ها بوو گه‌ر شۆڕش بۆ ڕزگارکردنی زه‌وی نه‌بێت، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نزه‌وییه‌کان نه‌بێت، ئه‌وا ڕوودانی شۆڕش نه‌ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت و نه‌ پێویستییه‌کیشه‌. زه‌وی لای ڕووسه‌کان له‌بریی هه‌موو شتێکه‌، سه‌فاهه‌ت، سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌، خۆراكبه‌خشه‌ و تێرکه‌ره‌. دیسانه‌وه‌ پرسیارێکی تر خۆی فه‌رز ده‌کات، ئه‌وکاته‌ که‌ی بوو که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان وه‌ك هێزێك له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان نه‌ما؟ ئه‌و کاته‌ بوو که‌ کاپیتالیست تساری هه‌ڵگێڕایه‌وه‌، ئیتر به‌لشه‌فیکه‌کان پاساوی نوێنه‌رایه‌تیکردنی گه‌لیان نه‌ما، هه‌لومه‌رجه‌ بابه‌تییه‌کان ئه‌وه‌ی فه‌رز کرد به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا وێنه‌ی حکوومه‌تی کاتی و کرنسکی نیمچه‌ ئاشبه‌تاڵێکی لێبکه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ لای ڕووسه‌کانه‌وه‌ گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو، ئه‌وه‌ بوو زه‌ویوزار و ئامرازه‌کانی کارکردن له‌و بواره‌دا ببێته‌ موڵکی مناڵ و مناڵانی مناڵه‌کانیان، گرنگینه‌دان به‌و حه‌ز و ویسته‌ی گه‌لی ڕووس فاکته‌رێکی دیکه‌ بوو بۆ لاوازبوونی به‌لشه‌فیکه‌کان.

ڕووسه‌کان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بوو تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ بوون ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بووه‌ ده‌نگیان ببیسترێت و بگه‌ن به‌ ئامانجی خۆیان وێنه‌ی گه‌لانی تر به‌ تایبه‌تی گه‌لی ئه‌مریکایی. گه‌لی ڕووسی دڵنیایه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌و شۆڕشه‌ وا به‌لشه‌فیکه‌کان بوونه‌ته‌ سه‌مبۆلی ئه‌وه‌ ڕاز و نیاز و ئامانجی نییه‌ و وه‌ك ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین کاپیتال پێکه‌وه‌ بنێت.

ئێستا با له‌و گریمانه‌ مێژووییه‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین و وه‌های دابنێن که‌ جه‌نگه‌کان هه‌موویان جه‌نگی سه‌رمایه‌داره‌کانن و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك له‌و جه‌نگه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیمپریالیسته‌کان نابیننه‌وه‌، به ‌واته‌یه‌کی تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چه‌وسێنه‌ره‌کانیانه‌.

به‌لشه‌فیکه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئاشتی ده‌که‌ن، به‌ڵام مه‌رجیان هه‌یه؛‌ مه‌رجی سه‌ره‌کیشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ نابێت هیچ گرێبه‌ستێك (سوودمه‌ندی و پێوه‌لکاندن)ی لێبکه‌وێته‌وه‌. له‌ جه‌نگدا ڕووسه‌کان زۆریان لێکوژرابوو که‌ له‌ ڕاستیدا ده‌توانرا هێزی ئه‌و کوژراوانه‌ به‌ کار بهێنرێت بۆ دروستکردنه‌وه‌ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌ کار بهێنرێت بۆ دابینکردنی ئارامی و دیموکراتیه‌ت له‌ دنیادا. بڕیاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، بڕیاری تسار بوو، ڕووسه‌کان وه‌ڕس بووبوون له‌ قوربانیدان و ڕه‌تیان ده‌کرده‌وه‌ و دژی قامچیی ئۆتۆکراسییه‌کان بوون، هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر دوو په‌ت یاریان ده‌کرد، له ‌لایه‌ك ده‌ستیان گرتبوو به‌ باڵای ئۆتۆکراسیی ڕووسییه‌وه‌، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌وڵێکی زۆریان ده‌دا لوتفی گه‌لی ڕووس بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ دیموکراتییانه‌ درۆیان ده‌کرد، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی ڕووسیان لا گرنگ نه‌بوو، ئه‌وان باش ئه‌وه‌یان ده‌زانی که‌ گه‌لی ڕووس تامه‌زرۆی ئاشتییه‌ و خوازیاری ڕزگاربوونیه‌تی له‌ قامچیی ئۆتۆکراسییه‌کان، که‌چی ئه‌وان واته‌ هاوپه‌یمانه‌ دیموکراته‌کان نه‌یانده‌ویست شۆڕشی ڕووسی بناسنه‌وه‌ و دانێکی خێری پیادا ببنێن، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ش که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان جڵه‌و بگرنه‌ ده‌ست.

ئه‌وه‌تا ئینگلته‌را که‌ لافوگه‌زافی ئه‌وه‌ لێده‌دات که‌ پشتگیری وڵات و نه‌ته‌وه‌ گچکه‌کان ده‌کات، که‌چی هیند و ئیرله‌ندا له‌ژێر ده‌ستیدا ده‌ناڵێنن و شۆڕشی ڕووسیش ناناسێته‌وه‌، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا که‌ به‌ لانکه‌ی ئازادی ناوبانگی ده‌رکردووه‌ بواری نوێنه‌ری ڕووسی نه‌دا به‌شداری کۆنفرانسی ئاشتی بکات، ته‌نها ئه‌مریکایه‌ که‌ شۆڕشگێڕه‌ ڕووسه‌کان ده‌ناسێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ که‌ کرێنسکی و میلیۆکۆڤ له‌ ده‌سته‌ڵاتدا بمێننه‌وه‌.

به‌لشه‌فیکه‌کان په‌یامێکی گه‌وره ‌و به‌نرخیان گه‌یانده‌ هه‌موو دنیا و جاڕی ئه‌وه‌یاندا که‌ ‌”ده‌بێت داواکردنی ئاشتی و گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ ده‌ست گه‌لان خۆیانه‌وه‌ بێت، ئه‌وانه‌ی جه‌نگه‌کانیان هه‌ڵگیرساندووه‌ و هه‌ڵده‌گیرسێنن و لێیان سوودمه‌ندن بۆیان نییه‌ جاڕی ئاشتی بده‌ن و خۆیان بکه‌نه‌ سووری به‌ر له‌شکر له‌و بواره‌دا.”

له‌ ڕاستیدا ئه‌و په‌یام و هه‌ڵوێسته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان به‌شداریکردنێکی گه‌وره‌ و گران بوو پێشکه‌شیان کرد به‌ ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی.

به‌ بیروبۆچوونی به‌لشه‌فیکه‌کان، پلانه‌ دیبلۆماسییه‌ نهێنییه‌کان له‌وه‌ زیاتر که‌ پیلانگێڕان و خیانه‌تکردنه‌ له‌ گه‌لان هیچی تر نییه‌، هه‌ر له‌و بیربۆچوونه‌‌شه‌وه‌یه‌ که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان خۆیان دووره‌په‌رێز ڕاده‌گرن و خۆیان ناخه‌نه‌ داوی ئه‌و پلانه‌ دیبلۆماسییه‌ نهێنییانه‌وه ‌و ڕه‌تیان ده‌که‌نه‌وه‌، تا ئه‌و پیلانانه‌ نه‌بنه‌ مایه‌ی دروستبونی کاره‌ساتی گه‌وره‌تر.

به‌لشه‌فیکه‌کان نه‌ك هه‌ر دژی سوودمه‌ندی و پێوه‌لکاندن بوون، دژی هه‌موو جۆره‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش بوون، به‌ لای ئه‌وانه‌وه‌ وه‌ها بوو، ئه‌گه‌ر بێت و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش په‌یڕه‌و بکرێت، ده‌بێت ئه‌وانه‌ بکرێن به‌ ژێر سه‌نگی باره‌که‌یه‌وه‌ که‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌کاندا و ده‌بێت به‌ هیچ جۆرێك گه‌لان نه‌کرێن به‌ ژێر باری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌وه‌، چونکه‌ گه‌لان به‌ برسیبوون و خوێنڕژاندی به‌ زیاده‌وه‌ هه‌موو شتێکیان قه‌ره‌بوو کردۆته‌وه‌ و قه‌رزداری هیچ که‌س و لایه‌نێك نین. به‌لشه‌فیکه‌کان هێزه‌کانی تریان بانگ کرد بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌یان، واته‌ بیروبۆچوونی که‌ “ده‌بێت گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی ئاشی و چاره‌نووسی گه‌لان، کاری گه‌لان خۆیان بێت”، ئه‌وه‌ بوو هێزه‌کانی تریان بانگ کرد بۆ برێست-لیتۆڤسک. ئه‌وان گاڵته‌یان به‌و په‌یامه‌ ده‌کرد، ئه‌وه‌ بوو هاوپه‌یمانان پشتیان کرده‌ ئه‌و بانگه‌وازه‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان، ئه‌و گاڵته‌جاڕی و پشتێکردنه‌ی هاوپه‌یمانان نه‌بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوونی به‌لشه‌فیکه‌کان، نه‌خێر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بووه‌ به‌ڵگه‌ و بیانوویه‌کی باش به‌ ده‌ست به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه‌، بۆ بادانه‌وه ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌ڕه‌ کۆنه‌که‌یان، واته‌ به‌ڕه‌ی موماره‌سه‌کردنی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فکری سه‌روه‌ریخوازی و پێشڕه‌وی هه‌ڵه‌نه‌ناس و جێگه‌گرتنه‌وه‌ی گه‌ل‌، به‌وه‌ش له‌ هاوکێشه‌که‌دا دوو هێڵی ڕاست و چه‌پیان هێنا به‌سه‌ر (گه‌ل و گه‌لان)دا و له‌ جێگه‌که‌ی خۆیان ناونووس کرد. گومان له‌وه‌شدا نییه‌ که‌ ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و بڕوا و پراکتیزه‌کردنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بیری (ده‌ستبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند).

به‌لشه‌فیکه‌کان شانازی و خه‌شخه‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیانه‌وه‌ ده‌که‌ن و وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که‌ به‌هێزن، به‌هێزیی خۆشیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ که‌ ئه‌وان خاوه‌نی پرۆگرامێکی شۆڕشگێڕانه‌ی هاوبه‌شن و دواتر ده‌بێته‌ نموونه‌یه‌ك له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ چاوی لێده‌کرێت و لاسایی ده‌کرێته‌وه‌!!! ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا بوو که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان باش ده‌یانزانی که‌ دابڕاو و بێهێزن، به‌ڵام هه‌موو ‌هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌رده‌پۆشکردنی سیاسه‌ت و پراکتیزه‌کردنی فکری نوێنه‌رایه‌تی و پێشڕه‌وخوازی بوو، ترۆتسکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: “بێهێزییه‌کانمان ده‌بن به‌هێز بۆمان”. به‌ کورتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان ئه‌گه‌ر شتێك ده‌ربڕێت، ئه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت که‌ گفتۆگۆ و بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ران -نوێنه‌رانه‌ نه‌ك گه‌لان، لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه‌، جا که‌ به‌و جۆریه‌، ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان چ جیاوازییه‌کی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ‌هه‌ڵسوکه‌وتی تسار و سه‌رانی تری ده‌وڵه‌ته‌ شه‌ڕخوازه‌کانی تر؟

به‌لشه‌فیکه‌کان به‌ وته‌ی خۆیان دژی سوودمه‌ند، قه‌ره‌بوو، پێوه‌لکاندن و به‌ تایبه‌تی دژی ئه‌وه‌ن که‌ هه‌ڵگیرسێنه‌رانی جه‌نگ سوودمه‌ند بن، ئه‌ی مه‌گه‌ر خۆیان سوودمه‌ند نه‌بوون له‌ ئه‌نجامه‌کانی جه‌نگ، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێ قایم نه‌کرد و نه‌بوونه‌ خاوه‌نی ئیمتیازه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان؟

ده‌رباره‌ی پێوه‌لکاندن و به‌پاشکۆکردن و به‌رگریکردن له‌ ئازادیش درۆ ده‌که‌ن** له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن تاکه‌کان په‌ڕاوێز بکه‌ن و بیانکه‌نه‌ پاشکۆی خۆیان و تا پله‌ی کۆیلایه‌تی بچووکیان بکه‌نه‌وه‌. جا هێزێك، یا ته‌وژمێك، ئه‌وه‌ ڕه‌فتاری بێت له‌گه‌ڵ تاکه‌کاندا، ده‌بێت چی به‌ربه‌ست بێت و ڕێگه‌ی لێبگرێت گه‌لانیش بکاته‌ پاشکۆ و کۆیله‌ی خۆی و ئازادییان زه‌وت بکات؟؟

ئه‌وان، به‌لشه‌فیکه‌کان، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ که‌ گوایه‌ به‌رگری له‌ ئازادیی گه‌لان ده‌که‌ن درۆ ده‌که‌ن، چونکه‌ ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، که‌سانی ده‌سه‌ڵاتخوازیش ناتوانن ئازادیخواز بن و داوای بکه‌ن بۆ گه‌لان. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر خوازیاری ئازادی نین بۆ گه‌لان، به‌ڵکو له‌ تاکه‌کانیشی زه‌وت ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌تا سه‌رکرده‌یه‌کی به‌لشه‌فیک، ترۆتسکی، له‌ نامه‌یه‌کیدا که‌ بۆ سه‌فیری فارسی نووسیوه‌ ده‌ڵێت: “ڕێکه‌وتنی ئه‌نگلۆ ڕووس 1917 دژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی فارسه‌.”

ناتوانرێت ماهیه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کان ده‌ربخرێت ، ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵوێستی ئه‌وان نه‌کرێت ده‌رهه‌ق به‌ خاوه‌ندێتیی تایبه‌تی.

ئه‌وان گوایه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك زیاتر ‌قووڵتر و فراوانتر دیراسه‌ی ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی مێژوویان کردووه‌ و ده‌ڵێن هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشه‌کانی پێشوو ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ده‌ستکاری خاوه‌ندێتی و ئامرازه‌کانی به‌رده‌وامبوونیان نه‌کردووه‌. ئه‌ی که‌ وه‌هایه‌ و دیراسه‌ی مێژوویان کردووه‌، ئه‌ی که‌وایه‌ ئه‌وان هێنده‌ قووڵ و مه‌نیقین، بۆچی وێنه‌ی کۆمۆنه‌ی پاریس 1871 ده‌ستکاری بانکه‌کانیان نه‌کرد و هه‌مان هه‌ڵه‌ی کۆمۆنه‌ی پاریس دووباره‌ پراکتیزه‌ کرا؟؟

سه‌رده‌می کۆمۆنه‌ی پاریس، ده‌ستکاری بانکه‌کان نه‌کرا، به‌ مه‌رجێك هه‌زاران ئافره‌ت و مناڵ له ‌برساندا لاکه‌یان ده‌هات و له‌ناو جاده‌کاندا ده‌مردن، ئه‌وه‌ بوو حکوومه‌ت ئه‌وده‌مه‌ به‌ فرسه‌تی زانی خه‌زێنه‌ی ئه‌و بانکانه‌ی به‌کارهێنا بۆ به‌ره‌ڵاکردنی 500000 سه‌ربازی دیلکراو به‌ تفه‌نگی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ و به‌ریدانه‌ گیانی کرێکاران، ته‌نها له‌ پاریس 30000 کرێکاریان خه‌ڵتانی خوێن کرد، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان ڕێزگرتن و پیرۆزڕاگرتنی خاوه‌ندێتیی تایبه‌تی نییه‌، ئه‌ی چیه‌؟؟

شۆڕشگێڕه‌ ئازادیخوازه‌ ڕووسه‌کان دروستکردنی جیاوازی له‌ نێوان لیبرالیزمی سیاسی و ئۆتۆکراسیدا به‌ خه‌و و خه‌یاڵ ده‌زانن، به‌ بیروبۆچوونی ئه‌و شۆڕشگێڕه‌ ئازادیخوازانه‌، ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك هه‌بێت له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێت که‌ له‌ سیستمه‌ ئۆتۆکراسییه‌کاندا، خه‌ڵك له‌وه‌ ده‌گه‌ن که‌ بچووکراونه‌ته‌وه‌ تا پله‌ی کۆیله‌یی و ئازادییان لێزه‌وتکراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئاماده‌ن خه‌بات بکه‌ن و قوربانی بده‌ن له‌ پێناوی ئازادیدا، له‌ سیسته‌می لیبرالیزمی سیاسیدا، ئازادی کراوه‌ته‌ کۆت و زه‌نجیری خه‌ڵکی، خه‌ڵك به‌و کۆتوزه‌نجیره‌ ڕازیه.‌

ئه‌گه‌ر به‌لشه‌فیکه‌کانی سه‌ره‌تا، ئه‌وانه‌یان که‌ گۆشکراوی ئازادیخوازین، به‌ ئاگادا بێنه‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ن جه‌می به‌لشه‌فیکه‌کان ڕابکێشن بۆ به‌ره‌ی ئازادی، ئه‌و کاته‌ پارێزگاریکردنی خاوه‌ندێتی و ده‌سه‌ڵاتسه‌پاندن مه‌حاڵ ده‌بێت.

په‌راوێز:

* ئه‌گه‌ر به‌ وردی سه‌رنج بده‌ین، ئێما، خۆیه‌تی ده‌یه‌وێت بڵێت شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان تێیگه‌یشتوون و گوایه‌ ئه‌نجامیان داوه‌. ئێما ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌وان کوده‌تای سه‌ربازی حزبییه‌، نه‌ك شۆڕشی کۆمه‌ڵای، لای ئێما و سۆسیالیسته‌ ئازادیخوازه‌کان شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خواره‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ واته‌یه‌کی دروستکرد ده‌سه‌ڵاتێك و دامه‌زراندنی هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری سه‌ربازی و حزبی باڵاده‌ست نییه‌.(و.ك.)

** ئه‌و پێشبنیکردنه‌ی ئێما دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هاته‌ دی، به‌لشه‌فیکه‌کان له‌ دابه‌شکردنه‌وه‌ی دنیادا هه‌موو ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیان به‌رکه‌وت و لکاندیان به‌ خۆیانه‌وه‌ و گه‌لانی ئه‌و به‌شه‌یان کرده‌ پاشکۆی خۆیان و ئازادییه‌کانیان لێزه‌وتکردن.(و.ك.)

سه‌رچاوه‌:فه‌ره‌نسی

 http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/truthaboutbolfr.html

ئینگلیزی

 http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/truthaboutbol.html

ئه‌رشیڤی نووسه‌ر:

 http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/GoldmanCW.html

بۆچوونی نووسه‌رانی دیکه‌ی ئه‌نارکی له‌و باره‌وه‌:

http://afaqkurdish.wordpress.com/2010/06/08

ئه‌رشیڤی ئه‌نارکییه‌کان:

 http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/index.html




بەشێک لە نامەی مارکس بۆ باوکی.. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نەوزاد مدحەت ( گۆران عەبدوڵڵا)

دۆزینەوەی هیگڵ(١)

لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٣٧؛ پاش دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆی بەرلین، مارکس نامەیەکی درێژ بۆ باوکی دەنووسێت، لەوەدەچێت لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا دوو پەیوەندی گرنگ لە ژیانیدا پەیداببوون : پەیوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ جینی کە بە هاوسەرگیری کۆتایی هات، ئەوەی دووەمیشیان پەیوەندییەکی فکری بوو لەگەڵ هیگڵ کە بە مارکسیزم کۆتایی هات.

نامەکەی مارکس بۆ باوکی

ساتگەلێک هەیە لە ژیاندا، وەک ئەو تابلۆ سنوورییانە وان کە پێش تەواو بوونی کاتەکە چەقێنراون و لە هەمان کاتدا زۆر بە ڕۆشنی رێگەیەکی نوێت پێ نیشان دەدەن. لەم شێوە گۆڕانانەدا وا هەستدەکەین و ناچارین بە چاوێکی هەڵۆییانەوە بڕوانینە ڕابردوو داهاتوومان بۆ تێگەشتنێکی هزرییانە لە پێگەی ئەمڕۆمان. بەدڵنیاییەوە، مێژووی جیهان بۆ خۆی ئارەزووی لەم جۆرە ئاوڕدانە و پشکنینانەی هەیە کە زۆر جار لە شێوەی گەڕانەوە و چەقبەستن خۆی دەنوێنێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها پاڵی لێداوەتەوە بۆ بیرکردنەوە لە خۆی و قووڵبوونەوە لە چالاکییە هزرییەکانی و کارە ڕۆحییەکان. بەهەرحاڵ تاک لەم کاتانەدا هەستێکی شاعیرانە دایدەگرێت، هەمووگۆڕانێک بەشێکە لە گۆرانییەکی ماڵئاوایی، بەشێوەیەک دەرگا بە ڕووی شیعرێکدا دەکاتەوە کە هەوڵدەدات شێوەیەکی تەڵخ وەرگرێت، بەڵام بەڕەنگێکی گەشەوە. لە ساتێکی وادا ئاواتەخوازیین پەیکەرێک بۆ ئەو یادەوەرییانە درووستبکەین کە پێشتر تێیدا ژیاوین، ڕەنگە بمانگەڕێنێتەوە بۆ خەیاڵی ئەو شوێنانەی لە جیهانی کرداردا لەدەستدراون؛ بەڵام لە کوێ دەتوانیین شوێنێک پیرۆزتر لە دڵی دایک و باوکمان بدۆزینەوە، ئەوانەی نەرمترین دادوەرەکان و بەشداربووەکەی ناوەوەی ناخمانن، ئەم نزیکترین هاوسۆزانە وەک خۆری خۆشەویستی ئاگرەکەی ناوەندی تێکۆشانمان گەرمتر دەکەن!چەندە باشتر دەتوانیین ئەو ڕاستکردنەوە و لێبووردنانە بە شێوەیەکی بنەڕەتی بدۆزینەوە لەبەرانبەر ئەو سەرزەنشت و ڕەتکردنەوانەدا؟ چەندجار یارییە شەڕانییەکان لە ڕێگەی ڕێکەوتەوە سێبەر دەخەنە سەر دڵە شکاوەکان؟
باوکی باشم، پاش ئەو ساڵەی لێرەم بەسەر برد و ئەو تێبینیانەی لام گەڵاڵە بوون، بەو شێوەیە لە ئێمزەوە( Ems ) (٢)وەڵام بە نامە شیرینەکەتان دەدەمەوە. ڕێگام پێبدە دۆخی خۆمت بۆ بنووسم وەک خۆی, وەک ئەو ڕوانینەی هەمە بۆ ژیان، وەک دەربڕینێک لە چالاکی ڕۆحی، کە لە هەموو لایەنێکەوە گەشە دەکات، لە زانست، هونەر و کاروبارە تایبەتییەکان. کاتێک بەجێم هێشتیت جیهانێکی نوێ بۆ من لە دایک بوو، جیهانی خۆشەویستی، لەڕاستیدا خۆشەویستی لە سەرەتادا سەرخۆشە بە عیشق و خاڵییە لە هیوا.
زۆر دڵخۆشبووم بە گەشتەکەم بۆ بەرلین، پێزانینمی وروژاند بۆ سرووشت. ژیانی لا خۆشەویست کردم و بە ساردی بە جێیهێشتم. لە ڕاستیدا خستمییە ناو دۆخێکی پێکەنیناوییەوە، چونکە ئەو شاخە بەرزانەی دەمبینین بەرزتر و ترسناکتر نەبوون لەو هەستانەی ڕۆحی من، شارە پان و پۆڕەکان گەرمتر نە بوون لە خوێنی من. مێزی باڕەکان پڕتر نەبوون یان شایانی زیاترتێگەشتن نەبوون لەو خەیاڵانەی لەگەڵ خۆمدا هەڵمگرتبوون، لەکۆتاییدا هونەر جوان تر نییە لە جینی. کاتێک گەیشتمە بەرلین، هەموو پەیوەندییەکانی پێشوتری خۆمم پچڕاند، چەند سەردانێکی کەمم کرد بۆ هەندێ شوێن بێئەوەی هیچ چێژێکیان لێوەرگرم، هەوڵمدا خۆم ون بکەم لە ناو زانست و هونەردا. بەپێی ئەو دۆخە ڕۆحییەی لەو کاتەدا تێیدا بووم، یەکەم شتێک یان لایەنی کەم ئاسانترین و چێژ بەخشترین شتێک کە هەڵمبژارد و گرنگیش بوو شیعری لیرکی بوو. بەڵام ئەو بارودۆخەی تا ئەو کاتە تێیدا بووم وایکرد کارێکی نموونەیی تەواوبێت. بەهەشتەکەم، هونەرەکەم، بوو بە دوورگەیەک لەودیو، هەر وەک خۆشەویستی من. هەموو شتێکی ڕاستەقینە کاڵ بووەوە و هەموو شتە کاڵبووەکان سنوورەکانیان لەدەست دەدەن. هەموو ئەو شیعرانەی سێ بەرگی یەکەم کە جێنی لە منەوە وەریگرتووە، لە کاتی ئێستادا هەست دەکەیت کۆمەڵێ وشەی بێ چوارچێوە و بێ گیانی فڕێدراون و هیچ شتێکی سروشتی نین و ئەڵێی لەسەر ئەستێرەیەکی ترەوە هۆنراونەتەوە. رکابەری تەواو وەک ئەوەی هەیە یان دەبێت ببێت، ڕامانێکی بەلاغی لە جیاتی بیرکردنەوەیەکی شاعیرانە، بەڵام پڕ لە هەستێکی گەرم بۆ کێشمەکێشێکی زیندوو. تەواو بەڕادەی حەسرەتێک کە هیچ سنوورێکی نییە، لە زۆر فۆرمدا دەربڕین دەدۆزێتەوە و “پێکهاتەی شیعری” دەکاتە تەنها “بڵاوبوونەوە”. بەڵام شیعر دەکرێت یان دەبێت تەنها هاوڕازبێت. ناچاربووم وانەکانی دانایی بخوێنم و سەرباری ئەوەش هەستم دەکرد لە ململانێدام لەگەڵ فەلسەفە. ئەمانە زۆر بە یەکەوە گرێدرابوون، لە سەرێکەوە دەبووایە وەک قوتابییەک بە بێ هیچ ڕەخنەیەک ئەم سەرچاوانە Heineccius و Thibaut (٣ و ٤) بخوێنمەوە، بۆ نمونە هەستام بە وەرگێڕانی دووبەشی Pandects (٤)(تەواوی کۆدە یاساییەکانی سیستمی بەڕێوەبردنی دەوڵەت -وەرگێڕ) بۆ زمانی ئەڵمانی، لە لایەکی ترەوە هەوڵمدا فەلسەفەی ماف لە ناو هەموو بوارەکانی یاسادا دیاری بکەم. هەروەها چەند پێشنیارێکی میتافیزیکییانەم وەک پێشەکییەک هاوپێچکرد، بەداخەوە بەردەوام بووم لەم کارەم تا گەشتمە یاسا گشتییەکان کە خۆی لە ٣٠٠ لاپەڕە دەدات. لە هەموو شتێک زیاتر، ئەوەی لێرەدا دەرکەوت هەمان رکابەری نێوان واقیع و ئەگەری نامۆبون بە ئایدیالیزم بوو، ئەمە لە خۆیدا ناڕێکییەکی جدی بوو کە بوو بە هۆکاری دابەشبونێکی نەخوازراو. سەرەتای هاتنم دڵخۆشبووم بە میتافیزیکییەتی یاسا، واتە پێشنیارە بنەڕەتییەکان،ڕەنگدانەوەکان و دیاریکردنی ئەو چەمکانەی کە لە هەموو فۆرمێکی ڕاستەقینەی یاسا جیاکرابوونەوە، هەروەکوو لای فیختە، تەنها لە لای من نوێ و کەم ناوەڕۆک بوو. سەرباری ئەوەش، فۆرمێکی نازانستی دۆگماتیزمی بیرکاری لێرە و لەوێ بە بابەتێکەوە دەئاڵێت و هەرگیز بابەتەکە بەشێوەیەکی زیندوو دەوڵەمەند فۆرمۆڵە ناکات – هەر لەسەرەتاوە ڕێگربووە لە بەردەم تێگەشتن لە ڕاستییەکان. سێگۆشە رێگە بە ماتماتیکزان دەدات هەم بنیاد بنێت و پیشان بدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک بیرۆکەیەکی ڕەها لە بۆشاییدا دەمێنێتەوە لەوە زیاتر گەشەناکات. مرۆڤ دەبێت لەگەڵ شتەکانی تردا بیانخاتە پاڵ یەک و پاشان هەڵوێستی تر وەربگرێت، کاتێک جیاوازییەکان دەخرێنە سەر یەکتر لەخۆیدا دەبێتە مایەی پەیوەندی زیاتر و ڕاستی جیاواز. بە پێچەوانەی ئەوەوە، لە پێناسەیەکی کۆنکریتی سەبارەت بە جیهانی زیندوو، وەک ئەوەی هەیە لە یاسا، دەوڵەت، سروشت و هەموو فەلسەفەکان، دەبێت خوێندنەوەی بابەتییانە بکرێت بۆ گەشەی ئامانجەکان، ڕەنگە لێکترازانی ئارەزوومەندانە نەیەتە پێشەوەو هۆکاری شتەکە خۆی دەبێت وەک شتێک ئاشکرا بکرێت، شتێک پڕاوپڕە لە دژایەتی و دەبێت هەر لە خۆیدا، یەکێتیی خۆی بدۆزێتەوە..
………………..
………………..

پەردەکە کەوتە خوارەوە و پیرۆزی پیرۆزییەکانم بەسەریەکدا کەوتن و دەبوو خوداوەندێکی نوێ لە شوێنی دابنێمەوە. هەر بەو بۆنەیەوە لە ئایدیالیزمەوە دەستم پێکرد و بەراورد و ئاوێزانم کرد بە ئایدیالیزمەکەی کانت و فیختە، گەیشتمە ئەو باوەڕەی ئەگەر خودا پێشتر لە سەروی زەوی بوو ئێستا لە چەقەکەیەتی. ناوە ناوە فەلسەفەی هیگڵم خوێندەوە، شێوە وشک و برینگەکەی وایکرد سەرنجم رانەکێشێت. جارێکی تر هەوڵمدایەوە نوقمێکی قووڵی ئەو دەریایە ببم، بەڵام بە نییەتی جێگیرکردنی ئەوەی کە سروشتی زەین بە هەمان شێوەی سروشتی جەستەیەکی پتەو پێویست و گرنگ و کۆنکریتە. ئامانجم پراکتیزەکردنی فێڵەکانی شمشێر بازی نەبووە، بەڵکو هێنانی مرواری ڕاستەقینە بوو بۆ ڕۆژی ڕووناک. وتوێژێکی بیست و چوار لاپەڕەیم نووسی : ( فەیلەسوف کلیانثس(Cleanthes)(٥) یان خاڵی سەرەتا و بەردەوامی زەرورەتی فەلسەفە). لێرەوە هونەر و زانست کە بەتەواوی لێکتر جیا بووبوونەوە، تاڕادەیەک یەک دەگرنەوە، وەک گەڕۆکێکی چالاک ئەو کارەم بە ئەنجام گەیاند. واتە دانانی دیالیکتیکی فەلسەفی لاهوت وەک فکرێک خۆی لە خۆیدا بەیان دەکات چ وەک دین و سروشت و مێژوو. ئەوگەڵاڵەیەم وەک سەرەتایەکی نوێبوو بۆ سیستەمی هیگڵی.
ئەم کارە وایکرد ئاشنایەتییەکی زیاتر پەیدابکەم بە زانستە سروشتییەکان و شیلینگ (Scheling)(٦) و مێژوو، سەرئێشەیەکی زۆری بۆ دروستکردم کە لە کۆتاییدا سەرو خواریم بۆ لێک نەدەکرایەوە، ئەو مناڵە خۆشەویستەم بە شێوەیەکی سروشتی لە ژێر تیشکی مانگدا دەژیا وەک ساحیرێکی فێڵباز دەمخاتە باوەشی دووژمنەکانم. بۆ چەند ڕۆژێک تەواو بێزار بووبووم و دەستەوەستان بووبووم لە بیرکردنەوە، وەک سەرشێتێک بەناو ئەو باخەدا کە نزیک ئاوە پیسەکەی ڕووباری سپرەیە دەسوڕامەوە؛ کە ( خەم رەوێنەو روح پاکدەکاتەوە)،تەنانەت لەگەڵ خاوەن خانووەکەمدا چووم بۆ ڕاو، دوواتر بە پەلە چووم بۆ بەرلین، ئارەزووم بوو هەموو ئەوانە لە سووچی جادەکان وەستابوون لە باوەشیان بگرم. پاش ماوەیەکی کەم دووبارە دەستم دایەوە بە خوێندنەوەیەکی چڕو پڕ، خوێندنەوەی ساڤینگی(Savigny)(٧) سەبارەت بە موڵکایەتی، فیورباخ و کارەکانی گرۆڵمان (Grolmann) (٨) سەبارەت بە یاسای تاوان،
هەروەها بە شێوەیەکی تایبەت بەشێک لە کارەکانی لۆترباخ سەبارەت بە یاسا مەدەنییەکان و یاسای کڵێسام خوێندەوە..
دوواتریش بەشێک لە ڕەوانبێژێکەی ئەرستۆم وەرگێڕا، لە ئێستادا خۆم سەرقاڵی خوێندنەوەی کتێبەکەی رایمارس کردووە سەبارەت بە غەریزە هونەرییەکانی ئاژەڵان کەلە ڕاستیدا چێژێکی زۆرم لێوەرگرتووە.. دڵتەنگیم بە ناساغبوونی جینی و بێ بەرهەمبوونی کارە هزرییەکانم وایانکرد لە خۆم توڕەبببم و دواتریش نەخۆش کەوتم.
باوکی ئازیزم، هەروەکوو ئەوەی بۆم نووسی بووی پاش چاکبوونەوەم هەموو ئەو شیعر و سەردێڕانەی بۆ نووسینی ڕۆمان هەمبوون، هەموویانم سووتاند. بەو بڕوایەی کە سنوورێک دادەنێم بۆ ئەم شێوە نووسینانە. بەهەرحاڵ ددانی پیادەنێم بەوەی کە تا ئێستا پێچەوانەکەیم نەخستۆتەڕوو. بە سوود وەرگرتن لەکاتی نەخۆشییەکەم، هیگڵم لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی ناسی لەگەڵ زۆربەی قوتابیەکانی. لە رێگەی چەند کۆبوونەوەیەکەوە لە شترالو، بوومە ئەندامی یانەی دکتۆرەکان کە هەندێک لە ئەندامەکانی وانە بێژی زانکۆن و هاوڕێمن لەوانە دکتۆر ڕۆتنبێرگ. لێرە گوێت لە زۆر ڕای جیاواز و دژ بەیەک دەبێت. زۆرترین مشتومڕەکان سەبارەت بە فەلسەفەی جیهانی مۆدرێن بوو؛ کە بیرم لێکردۆتەوە خۆمی لێ دەرباز بکەم.
…………
…………

کوڕی خۆشەویستت
کارڵ

باوکی ئازیزم، تکایە ببورن لە شێوەی دەست و خەتی خراپم، کاتژمێر چواری بەیانییە، مۆمەکەم لە تەواوبوونەو چاوەکانم تەواو ماندوون؛ نا ئارامییەک هەموو مێشکی داگرتووم، ناتوانم بحەسێمەوە تانەگەڕێمەوە لای ئێوەی خۆشەویست.
تکایە سڵاوم بگەیەنە بە جێنی شیرین و ئازیز. نامەکەیم دوازدەجار خوێندۆتەوەو هەرجارەی دەیخوێنمەوە وشەی شیرینتری تێدا دەدۆزمەوە. نامەیەکە لە هەموو ڕوویەکەوە دەتوانم بڵێم جوانترین نامەیە کە ژنێک نووسیبێتی.

—————————————

پەراوێزەکان وەرگێڕ ئامادەی کردوون:

(١)ئەم نامەیە درێژترە وەک ئەوەی لێرە تەرجەمە کراوە، بەڵام ئێمە تەنها ئەو بەشانەمان لێ تەرجەمە کردووە کە پەیوەستن بە خۆشەویستی ئینسان و ئەدەب و هونەر و نووسین.

(٢)باد ئێمز؛ شارۆچکەیەکە لە شاری ڕاینلاند-پالاتیناتی ئەڵمانیا. شوێنی کارگێڕی ناوچەی گوندنشینی ڕاین-لانە و وەک کانیاوی دەوڵەمەند بە کانزاکان لەسەر ڕووبارەکە ناسراوە.

(٣)ئەنتۆن فریدریش جۆستۆس تیبوو ( ١٧٧٢ – ١٨٤٠)؛ لە شاری هامێلین لە شاری هانۆڤەر لەدایک بووە و کوڕی ئەفسەرێکی سوپای هانۆڤەر بووە و بە ڕەچەڵەک هوگێنۆتی فەرەنسی بووە. دوای خوێندن لە هاملن و هانۆڤەر، تیبوو وەک خوێندکاری فیقه دەچێتە زانکۆی گۆتینگن، لەوێوە دەچێتە کۆنیگسبێرگ و لەوێ لە ژێر دەستی ئیمانوێل کانت خوێندوویەتی و دواتر بۆ زانکۆی کیل، لەوێ هاوخوێندکار بووە لەگەڵ نیبوهر. لێرەدا بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا وەردەگرێت

(٤)جۆهان گۆتلیب هاینێکسیوس(١٨٦١ – ١٧٤١)؛ لە لایپزیگ ئیلاهیاتی خوێندووە، لە شاری هالیش یاسای خوێندووە. جۆهان لە ساڵی ١٧١٣دا وەک مامۆستای فەلسەفە و لە ساڵی ١٧١٨دا وەک مامۆستای فیقه دەستنیشانکرا. دواتر لە فرانێکر لە هۆڵەندا و لە فرانکفۆرت کورسییە یاساییەکانی پڕکردەوە، بەڵام دواجار لە ساڵی ١٧٣٣ وەک پرۆفیسۆری فەلسەفە و فیقه گەڕایەوە بۆ هالی.

(٥)پاندێکتس؛ تەواوی کۆدە یاساییەکانی سیستمی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

(٦)فریدریش ویلهێلم جۆزێف ڤۆن شێلینگ(١٧٧٥ – ١٨٥٤)؛ فەیلەسوفێکی ئەڵمانی بوو. مێژووە ستانداردەکانی فەلسەفە وای لێدەکات ببێتە خاڵی ناوەڕاست لە گەشەسەندنی ئایدیالیزمی ئەڵمانیدا، کە لە نێوان یۆهان گۆتلیب فیختە و جۆرج ویلهێلم فریدریش هیگڵ، لێکدانەوەی فەلسەفەی شێلینگ بەهۆی سروشتی پەرەسەندنی فەلسەفەکەیەوە بە قورس سەیر دەکرێت.

(٧)کاڕڵ فریدریش ڤۆن ساڤینی ( ١٧٧٩ – ١٨٦١)؛ کارل فریدریش ڤۆن ساڤینی لە ١٩ی ئەیلوولی ١٨١٤ لە بەرلین لەدایکبووە، باوکی زانای یاسایی فریدریش کارل ڤۆن ساڤینی بووە، کە ئەوکات ئەندامی ئەنجومەنی تایبەتی دادگای تێهەڵچوونەوە بووە، ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی پرۆس بووە و مامۆستا بووە لە زانکۆی بەرلین. لە بەرلین و میونشن و پاریس یاسای خوێندووە.

(٨)گرۆڵمان ( ١٧٧٧ – ١٨٤٣)؛ گرۆلمان لە شاری بەرلین لەدایکبووە. هەر لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا بووتە سەرباز و چووە ناو فەوجێکی پیادە، لە ساڵی ١٧٩٥ وەک ئەفسەر، لە ساڵی ١٧٩٧ وەک لیوای دووەم، لە ساڵی ١٨٠٤دا پلەی لیوای یەکەم و لە ساڵی ١٨٠٥دا کاپتنی ستاف. ئەو بەهۆی کارەکتەری وزەبەخش و چاونەترسی خۆیەوە پێش جەنگی ساڵی ١٨٠٦ وەک ئەفسەری ستاف لە جێنا تا ئاشتی تیلسیت کاری کردووە و پلەی مەیجری بەدەستهێناوە. دوای ڕووخانی پرۆسیا، گرۆلمان یەکێک بوو لە چالاکترینەکان وەک یاریدەدەرانی شارنهۆرس لە کارەکانی ڕێکخستنەوەی وڵات.

——————————–

سەرچاوە:
The Marx – Engels Reader, Edited by Robert C. Tucker, Princeton University , Second edition , New York , London , 1978 page 7-11

—————————

ئەم بابەتە لە ژمارە ٢٨ی رۆژنامەی رەوت بڵاوبۆتەوە..




مارکسیزم و ئەدەب: سێ بیرۆکەی سەرەکی.. نووسینی: لووک دان(*).. و: نەوزاد مدحەت (گۆران عەبدوڵڵا)

تێگەشتنی مارکس بۆ ئەدەب چی بوو و دوواتر مارکسییەکان چۆن ئەدەبیان تیۆریزە کردووە؟ مارکسیزم یەکێک لە بەرفراوانترین ڕوانگە ڕەخنەییەکانی سەبارەت بە ئەدەب دابینکردووە و نزیکەی بە دوو سەدەیە تیۆریستانی ئەدەب وەکوو سەرچاوە بەکاریدەهێنن.
لەم نووسینەدا لە سێ بیرۆکەی سەرەکی نەریتی مارکسیستی لە ڕەخنەی ئەدەبیدا دەکۆڵینەوە.
سەرەتا لە هەڵوێستی مارکس خۆی لە بارەی ئەدەبەوە دەست پێدەکەین، دواتر ڕۆشنایی دەخەینە سەر زانستی کۆمەڵناسی ئەدەب، لەگەڵ ئاوێزانکردنی شیکاری کۆمەڵایەتی بە بابەتی ئەدەبی لە ئاستێکی فراواندا. لە کۆتاییشدا هەڵوێستەیەک دەکەین سەبارەت بە هێزی ماددی لە بەرهەمهێنانی ئەدەبیدا لەگەڵ پەیوەندی ئایدیۆلۆژیا و ئەدەب.

ڕێبازی مارکسیستی بۆ ئەدەب

چی دەزانیین سەبارەت پەیوەندی مارکس بە ئەدەبەوە؟ هیچ کەسێک بە بێ هۆکار ئەدەب ناخوێنێتەوە، زۆرجار وا باشترە لە هەنگاوی یەکەمدا هەوڵبدرێت بەرنامەیەکی ئەبستراکت دابنرێت بۆ تێگەشتن لە هۆکارە زاتییە تایبەتمەندییەکان. بە کورتییەکەی مارکس لە ئاستێکی فراواندا خوێنەرێکی لەڕادەبەر ناوازە بووە بەهەمان ڕادەش لە ڕووی چەندایەتییەوە.
مارکس لە تەمەنی لاوێتیدا چەندین هەوڵی سەرەتایی هەبوو لە بواری ئەدەبدا، لەوانە ڕۆمانێکی تەواو نەکراو و کۆمەڵێکی بەرچاو لە شیعر. هەروەها چەندین پرۆژەی پێشنیارکراوی سەبارەت بە ئەدەب و بابەتی ئەدەبی لە پاش خۆی بە تەواونەکراوی بەجێهێشتووە، لەوانە: تیۆری هونەر و رۆشنبیری و ئەویتریان سەبارەت بە ڕۆمانەکانی بەلزاک. لەگەڵ ئەوەشدا وەک ئەوەی تێری ئیگڵتن دەڵێ )ئەم نووسینە قەرزاری کارێکی گەورەیە) بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ لە بابەت و کارە ئەدەبییەکانی مارکس و فردریک ئەنگڵسی هاوڕێ و هاوبیری، کە تاڕادەیەک لەدنیای واقیعدا لاوازە.

دۆخی کۆمەڵایەتی ئەدەب

یەکێک لە سادەترین تێڕوانینەکانی مارکسیزم هەر لەو سەردەمەوە کە کاریگەری لەسەر تیۆریزەکردنی ئەدەب هەبووە ئەوەیە کە کاری هونەری دەرهاویشتەی دۆخە مێژوویەکەیەتی. تێگەشتنێکی تەواو لە کارە هونەرییەکە، شیکارێکی دۆخەکە لەخۆ دەگرێت. بەتایبەتی لە ناوەڕۆکی کاری هونەریدا گرنگە وەک بەرهەمی کار سەیر بکرێت. ئاستێکی باڵایە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەروەکوو هەندێ دۆخی مێژوویی هەن دەبنە مایەی هاتنە دەرەوەی شێوەیەک لە پیشەسازی و دابەشکردنی سەرچاوەکان، دۆخی مێژوویی هەیە جۆرێک لە کاری هونەری لێدەکەوێتەوە.
یەکێک لەو ڕێگایانەی ئەم هونەرە خۆی تێدا نمایش دەکات پێی دەوترێت “ کۆمەڵناسی” ئەدەب، کە هەوڵدانە بۆ خوێندنەوەی ئەو دۆخە کۆمەڵایەتییەی تێکەڵاوی بەرهەمی کار دەبێت. بۆ نموونە ئەمە بەرتەسک نابێتەوە لە دیمۆگرافیای کۆمەڵایەتی نووسەر و خوێنەر، خوێندەواری و رێگرییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی سەر بڵاوکراوەکان و دیاریکردنی سەلیقە. گرنگە جیاوازی بکرێت لە نێوان ئەم دیسپلینە و ڕەخنەی مارکسیستی، کە مەیلی ئەوەی هەیە لە ژێر ڕۆشنایی تێڕوانینەکانی سەبارەت بە کۆمەڵگە هەوڵی تێگەشتن لە بەرهەمە هونەرییەکان بدات.

ئەدەب؛ وەک بەرهەمی هێزی ماددی

وەک ئەوەی پێشتر تێبینیمان کردووە، تێڕوانینی مارکسیستی بۆ ئەدەب جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هونەر و ئەو زەمینە کۆمەڵایەتییە دەکاتەوە کە بەرهەمی دەهێنێت. ئەم مکوڕبوونە لەسەر “ ماددە “ لەوە تێدەپەڕێت تەنها ئیدعایەک بێت سەبارەت بە هونەر، بەڵکوو بایەخدانە بە مرۆڤ و بارە دەروونییەکانی.
مارکس لە کتێبی ئایدیۆلۆجی ئەڵمانیدا بەشێوەیکی ڕۆشن سەرنج دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان فیکر و هێزە مادییەکان وەک ئەوەی لێرەدا دەردەکەوێت: (بەرهەمهێنانی بیرۆکە و چەمک و هۆشیاری پێش هەموو شتێک و ڕاستەوخۆ لە پێگەی یەکەمدا لەگەڵ پەیوەندی ماددی مرۆڤ و زمانی ژیانی ڕاستەقینەدا تێکەڵ دەبێت. تێگەشتن، بیرکردنەوە، تێکەڵاوبوونە ڕووحییەکانی مرۆڤ، لێرەدا دەردەکەوێت کە ئەمانە بەشێکن لە خوو و ڕەوشتە مادییەکانی مرۆڤ. ئێمە لەوە سەرچاوە ناگرین کە مرۆڤەکان دەیڵێن،بیردەکەینەوە، رادەمێنین، نا لەو کەسانەی وەک ئەوەی پێناسەکراون، ئێمە لە کەسی چالاکەوە دەستپێدەکەین… هۆشیاری ژیان دیاری ناکات.. ژیان هۆشیاری دیاریدەکات.) بە دڵنیاییەوە ئایدیۆلۆژیا هەرگیز سەربەخۆ نییە، بەڵکوو ئەرکی شەرعیەتدانە بە هەیکەلی ڕێکخستنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان. هونەریش وەک بەشێک لەوسەرخانە بۆخۆی ئامڕازی پێکهێنانی ئایدیۆلۆژیایە.
ڕەنگە پێمان وابێت مارکس هەستێکی بنەڕەتیمان دەداتێ لەوەی ڕەخنەی مارکسی چی لەخۆی دەگرێت، واتە بەم شێوازەی خوارەوە. چونکە بەرهەمە هونەرییەکان خاوەنی هێماسازیی و بنەمای تایبەت بە خۆیانن و تەنیا پەیوەندییەکی مەیل و ناڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ ئەو جیهانە کۆمەڵایەتییانەی کە پێکیان دەهێنن. ئیتر هیچ دەرفەتێک نییە بۆ شیکاری ئەو کۆمەڵگایانەی کە تێیدا دروست دەبن. ڕاستر وایە مرۆڤ دەبێت لە هاتن و ڕۆشتنی بەردەوامدا بێت لەنێوان کاری ئەدەبی و وەک ئەوەی ئیگڵتن دەڵێ (ئەو دونیا ئایدیۆلۆژییەی کە تێیدا نیشتەجێیە.)
ڕەنگە ئارەزوو بکەین و بڵێین شتێکی سێیەم و جیاواز هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت: دەروونناسی خودی نووسەر. ئایا زۆرجار بەرهەمە هونەرییەکان دەربڕی کەسایەتی ئەو کەسانە نییە کە دروستیان دەکەن؟ ئایا ناسینی مێشکی هونەرمەندێک بە ئەگەرێکی زۆرەوە گرنگ نییە، تەنانەت ئەگەر نەمانەوێت پێشنیاری ئەوە بکەین کە شیکردنەوەی بەرهەمێکی ئەدەبی تەنها هەوڵێکە بۆ ئەوەی بزانین مەبەست لێی چی بووە؟
لە کاتێکدا و بەدڵنیاییەوە دەتوانین و وە پێویستە بیر لە نووسەرەکە و نووسینەکەیان بکەینەوە، بەڵام گرنگە ناوەڕۆکی ئەو تێڕوانینە مارکسییە لەبەرچاو بگرین کە دەروونناسی نووسەر بەرهەمی کۆمەڵگەکەیەتی لە ساتێکی دیاریکراوی مێژووییدا . ئەم تێڕوانینە بەڕوونی کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی نزیکبوونەوەی ئێمە لەگەڵ ژیاننامەی ئەدەبی و ڕەخنەگرانی ئەدەبی لە نووسەران.

ئەدەب و ئایدیلۆژیا

تەنها شتێک کە ئیگڵتن پێداگری لەسەر دەکات لە کاتی نووسینیدا سەبارەت بە ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی ئەوەیە کە مارکسیزم کەمتر گرنگی بە جیاوازی داوە لە نێوانی کاری هونەری و پرۆسەی هونەری کە مەرجی درووستکردنەکەیە و داننانە بەو رێگایەی کە یەکانگیریان دەکات. لە ڕاستیدا شتێک کەپێویستە جەختی لەسەر بکەینەوە ئەوەیە نەریتی مارکسیستی و بە دڵنیاییەوە گرنگترین لە بیرمەندەکانی، ئەو بۆچوونە ناگرنەبەر کە هونەر خۆی هەمیشە ڕەنگدانەوەی شەفافانەی هەلومەرجی کۆمەڵایەتییە.
لەراستیدا بەهای هونەر، ڕەخنەی هونەری، تیۆری ئەدەبی و .. هتد بەشێوەیەک دەرئەنجامی ئەوەیە کە ئەدەب بۆتە یەکێک لە پێگە گەشەکردووە ئاڵۆزەکانی و لە هەمان کاتدا لایەنە ڕووناکەکەی ئایدیۆلۆژیا. لەم خاڵەدا وا چاکە هەنگاوێک بچینە دوواوە و بپرسین : ئەرێ ئایدیۆلۆژیا چییە؟ ئایدیۆلۆژیا بە مانا نا مارکسیستییەکەی ( یان گرنگ نییە بڵێین مارکسیستی)، ئاماژەیەکە بە مەیلی دۆگمای سیاسی، رەچەتەیەکی ڕۆشنە لەگەڵ هەندێک گرنگییەتی سیاسی. بەڵام ئایدیۆلۆژیا لە سیاقی مارکسیزمدا ڕەنگە بەشێوەیەکی سوودمەند لە چوار چێوەی باوەڕی سیاسیدا پێناسە نەکرێت. بە پێچەوانەوە، ئایدیۆلۆژیا سنووردارکردنی بیروباوەڕ، بەهاکان، دادگا و بیرکردنەوەکان و تەنانەت ڕەنگە کاری سەرکوتکردن و بێهۆشی پەرچەکردارەکەی ببێتە مایەی شاردنەوەی چوار چێوەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەکە.

مەودای ڕوانگە

ئیگڵتن تێبینی ئەوە دەکات کە تێگەشتنی مارکسی ئەوەیە کە ئەدەب پەیوەستە بە ئایدیۆلۆژییەوە لەسەر دوو بنەمای تووندڕەوی. یەکێکیان ئەو هەڵوێستەیە کە پێیوایە ئەدەب شێوەیەکی هونەری ئایدیۆلۆژیا خۆیەتی، واتە ئەمە هەموو شتێکە لە ئەدەب. کەواتە ئەدەب لە خۆیدا تێگەشتنێکە لە کۆمەڵگە خۆی.
بنەمای دووەم پێچەوانەی بنەمای یەکەمە، پێیوایە ئەدەب گەشەدەکات بۆ دژایەتیکردنی ئایدیۆلۆژیا ( لایەنی کەم ئەدەبی باش بانگێشتەی ئەمەیان دەکات).
کەواتە ئیرنست فیشەر ئەم هەڵوێستەیانی هەڵبژارد لە هونەر دژ بە ئایدیۆلۆژیا، بۆیە ئەدەب بەشێوەیەکی تایبەتی شایانی گرنگی پێدانە تا ئەو شوێنەی ئەڵتەرناتیڤی ئایدیۆلۆژی فەراهەم دەکات.
هەڵوێستێکی تر ئەوەیە هەروەکوو مارکسیزانی ناسراوی فەرەنسی لویز ئۆڵثویسەر پێیوایە ئەدەب و هونەر ئایدیۆلۆژی نین، بەڵکوو نوێنەرایەتی ئەزموونێکی تایبەتی ئایدیۆلۆژیا دەکەن، دەکرێت کەمتر یان زۆرتر بارگاوی بن بە ئایدیۆلۆژیا. لەم ڕوانگەیەوە دەکرێت هونەر پانتاییەک لە دووری نۆرمە باوەکانی کۆمەڵگەوە دابین بکات و بە هۆیانەوە ڕەخنە لە نۆرمە باوەکان بگرێت. بەڵام بەلای ئۆڵثویسەرەوە حەقیقەت ئەوەیە ڕەخنە ناتوانێت لەگەڵ خودی کاری ئەدەبییەوە بێتە دەرێ، چونکە بەشێوەیەکی یەکلاییکەرەوە نوێنەرایەتی مەعریفەیە نەک ئەزموون. مارکسیزم بە شێوەیەکی نەریتی هێڵێکی وردی کێشا لە نێوان زیادە ڕۆیی ڕووناکبیری و دژەکانی بواری ڕۆشنبیری، هەروەها لە هیچ شوێنێک ئەم هاوسەنگییە بەم ڕۆشنییە بەردەست نییە لە تێگەشتنی مارکسیزم نەبێت بۆ ئەدەب.

(*)لووک دان؛ دەرچووی بەشی فەلسەفە و خوداناسییە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا، بایەخە سەرەکییەکانی بریتین لە مێژووی فەلسەفە و میتافیزیکی عەقڵ و تیۆری کۆمەڵایەتی.

سەرچاوە : TC The. Collector website
Luke Dunne , BA Philosophy & Theology
Posted November 23, 2023

https://www.thecollector.com/marxism-literature-ideas

——————–

ئەم بابەتە لە ژمارە ٢٧ی رۆژنامەی رەوت بڵاوبۆتەوە




مارکس وەکو ڕۆژنامەنووس!.. ڕزگار عومەر

لەم ڕۆژانەی ڕابردوو دەرفەتی ئەوەم بوو کە چاوپێکەوتنێکی گرنگ و درێژبخوێنمەوە بە زمانی ئینگلیزی لە گەڵ “جەیمس لێدبێتەر” سەبارەت بە ئەزموونی ڕۆژنامەگەری لای مارکس، کە هەوڵ دەدەم لەم ستوونە کورتەدا هەندێك لە زانیاریەکان لێرەدا کورتبکەمەوە؛
“مارکس کەم تا زۆر لە هەموو ژیانیدا ڕۆژنامەنووس بووە. لە ساڵی ١٨٤٢ دەستی بە نووسین کرد بۆ ڕۆژنامەی ڕینیش زایتونگ، و لە ساڵی ١٨٤٨ ڕۆژنامەی تایبەتی خۆی دامەزراند. دواتر دەستی بە ناردنی بابەت کردو ستوونی تایبەتی هەبوو لە ڕۆژنامەی (نیویۆرک تریبیون) ئەمریکی.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تریبیون کە پێشەنگ بوو لە دژایەتی کردنی سیستەمی کۆیلایەتی لە ساڵی ١٨٤١ لەلایەن “هۆراس گریلیەوە” دامەزرا، لە ئەزموونێکی کورتدا بە خێرایی بوو هەم بە گەورەترین ڕۆژنامەی جیهان بەتیراژی زیاتر لە دوو سەد هەزار لەو ماوەیەی کە مارکس بەشداری تیا دەکرد دەکردهەم پێشەنگیش بوو لە دژایەتی کۆیلایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەگەر بەراوردێك بکەین لەسەر بابەتەکانی مارکس کە لە ڕۆژنامەکاندا وەکو پەیامنێرو وەکو نوسەر بلاوی کردۆتەوە لەم ستایڵە ناچن ناچن کە ئەمڕۆ وەکو ئەتکێتی نووسین لە ڕۆژنامەگەریدا پەیڕەو دەکرێن . بۆ نموونە لە بنەڕەتدا بەرهەمەکانی مارکس شتێکی تێدانیە ڕاستەوخۆ لەوەی کە ئەمڕۆ پێی دەڵێین “ڕاپۆرت”. هیچ باسێکی گەیاندنی سەرەدێری ڕووداوەکانی تێدا نییە، هیچ چاوپێکەوتنێکی تێدا نیە لەگەڵ سەرچاوەکان، فەرمی یان بە شێوەیەکی تر، بونیادی سەرەکی بابەتەکانی ئەو ناوەڕۆکی ڕەخنەگرانەن.
میتۆدی سەرەکی مارکس بۆ ستوونی ڕۆژنامەی “نیویۆرك تریبیون” ئەوە بوو کە ڕووداوێکی گەرم و کاریگەر هەبوایە لە دۆخی جیهانی وجێ ی گرنگی هەواڵەکان بووایە چەشنی هەڵبژاردنێکی گرنگ، ڕاپەڕینێک، جەنگ، سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا ئەو دەهات بە ووردی پشکنین و بە دواچوونی بۆ دەکرد و بۆ خوێنەران پرسیاری بنەڕەتی سیاسەتی یان ئابووری پەیوەست بە بابەتەکە زەق دەکردەوەو دواتر لەسەر ئەو پرسیارانە وەڵامەکانی خۆی جێگیر دەکرد. بەم مانایە ڕۆژنامەگەریی مارکس لەڕاستیدا لە هەندێک لەو بابەتانە دەچێت کە ئەمڕۆ لە گۆڤارەکانی بیروڕادا بڵاودەکرێنەوە ئاسانە نووسینی ڕۆژنامەوانیی مارکس و ئەو جۆرە نووسینانە ببینین کە تایبەتمەندی زۆرێک لە ڕۆژنامەگەریی سیاسی بووە بەتایبەت لە ئەوروپا لە سەدەی بیستەمدا.
مارکس بە خەستی هێرشی کردە سەرجۆری ڕوماڵی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا بۆ شەڕی ناوخۆی ئەمریکاو بە دوو ڕوویی لە قەڵەمی دەدا.مارکس لەو باوەڕە بوو کە دژایەتی کردنی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا بۆ شەڕی نەهێشتنی کۆیلایەتی لە ئەمریکا بۆ ئەوە دەگەڕاوە کە پیشەسازی قوماش بزوێنەرێکی گەورەی ئابووری بەریتانیا بوو و پشتی بەو خامە هەرزانانە دەبەست لە ئەمریکای کۆیلەدارەوە دەهاتە بەریتانیا.
مارکس ئەمڕۆ وەك تیۆریستێکی ئابووری، وەك بیرمەندێکی سیاسی؛ وەکو مێژوونووس و فەیلەسوف پۆلین دەکرێت کە سەرجەم ئەو پۆلینکردنانە ڕەوایەتی خۆی هەیە، بەڵام تۆماری مێژوویی، پۆلێنێکیتریش بۆ مارکس پێشنیار دەکات، ئەویش ئەوەیە کە مارکس وەك نووسەرێکی پیشەیی، وەك ڕۆژنامەنووسێك بیری لێبکرێتەوە. بە گشتی مارکس بە یارمەتی ئەنگڵس نزیکەی پێنج سەد بابەتی بۆ ڕۆژنامەی تریبیون بەرهەم هێنا، کە پێکەوە نزیکەی حەوت بەرگ لە بەرهەمە کۆکراوەی پەنجا بەرگی ئەو دوو پیاوە کۆدەکەنەوە. ئێمە لە تێگەیشتن لە گرنگی ڕیتۆریک لە کارەکانی مارکسدا نزیک دەبینەوە ئەگەر وەک ڕۆژنامەنووسێک بیری لێ بکەینەوە.




تیۆری ئەدەبی مارکسیستی.. نووسینی: ک ئەحمەد عەلەم.. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

نووسینی : ک ئەحمەد عەلەم(*)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

تیۆری ئەدەبی مارکسیستی کە لەسەر بنەمای مارکسیزم دامەزراوە؛ یەکێکە لە کاریگەرترین تیۆرییە ڕەخنەییەکان بۆ شیکردنەوەی ئەدەب. مارکسیزم ئەو قوتابخانە فیکرییەیە کە هەریەک لە کارل مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) و فریدریک ئەنگڵس (١٨٢٠-١٨٩٥) دایانمەزراندووە و تیۆری ئابووری خۆشیان ناو ناوە کۆمۆنیزم. مارکس و ئەنگڵس لە نامیلکەی مانیفێستی حیزبی کۆمۆنیستدا ساڵی ١٨٤٨دا هاتنی کۆمۆنیزمیان ڕاگەیاند. مارکسیزم تا ئێستاش گرنگی و بایەخی خۆی لەدەست نەداوە بەو پێیەی ڕێگەیەکی مانادارمان پێدەبەخشێت بۆ تێگەیشتن لە مێژوو و ئەدەب و ڕووداوەکانی ئێستا. مارکسیزم دەست و پەنجە لەگەڵ ئایدۆلۆژیا و کۆمەڵگە و مێژوو و ئابووری نەرم دەکات. مارکسیزم ئابووری وەک بنەمایەک دەبینێت کە سەرخانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایدیۆلۆژی لەسەری بنیات دەنرێت. بە واتایەکی تر، یەکێک لە پێشمەرجە بنەڕەتییەکانی مارکسیزم، هەلومەرجی ماددییە کە ئاماژەیە بۆ هەلومەرجە ئابوورییەکان و کە وزەبەخشی ئەتمۆسفیری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایدیۆلۆژییە کە پێی دەوترێت دۆخی مێژوویی. هەروەها مارکسیزم تیشک دەخاتە سەر دابەشبوونی چینایەتی کۆمەڵایەتی ئابووری (هەبووەکان بۆرژوازی و نەبوونەکان پرۆلیتاریا) دەبێتە هۆی ململانێی چینایەتی کە هەموو مێژووی مرۆڤایەتی پێ دەناسرێتەوە. بەنسبەت مارکسیزمەوە ئایدۆلۆژیا بیرۆکەی حوکمڕانی چینی دەسەڵاتدارە یان سیستەمی بیروباوەڕە یان هەموو سیستمە باوەڕییەکانە کە بەرهەمی هەلومەرجی کلتوورین. بۆ نموونە سەرمایەداری، کۆمۆنیزم، ئایین و هتد سادە نین، بەڵکو بە سروشتی ئەو بناغە ئابوورییەی کە بە دیتەرمینیزمی ئابووری ناسراوە، لە قاڵب دراون.
بۆیە ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی ئەم دیاردەگەلی وەک ژێرخان، سەرخان، دیتەرمینیزمی ئابووری و ئایدۆلۆژیا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت. مایکل ڕایان ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی بەم شێوەیە پێناسە دەکات (تێگەیشتنە لە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتی ئەدەب لەگەڵ هەستکردن بە ئەنجامە سیاسییەکانییەوە). ئاشکراشە کە جێوشوێنی چینایەتی کۆمەڵایەتی نووسەر و ئایدۆلۆژیای باوی کۆمەڵگەکەش لەبەرچاو دەگرێت.
بیرمەندی مارکسیستی فەرەنسی، لویس ئاڵتۆسێر (١٩١٨-١٩٩٠) بەشدارییەکی زۆر لە ڕوانگەی مارکسیستیدا دەکات و بیرۆکەکانی بە ڕوونی قەرزاری پێکهاتەگەرایین. لویس تیۆریزەی ئەوە دەکات کە ئەنجام لە کۆمەڵێ هۆکاری جۆراوجۆرەوە لەسەرووی دیتەرمینیزمەوە سەرهەڵدەدات. لە چەمکی سەربەخۆیی ڕێژەییشدا، پێشنیاری ئەوە دەکات کە سەرەڕای پەیوەندی نێوان کلتوور و ئابووری، هونەر تا ڕادەیەک سەربەخۆیی لە هێزە ئابوورییەکان هەیە. ئایدۆلۆژیا چەمکێکی سەرەکییە بۆ ئاڵتۆسێر وەک هەر مارکسیستێکی دیکە. ئاڵتۆسێر پێیوایە ئایدیۆلۆژیا سیستەمی (خاوەنی لۆژیکی تووند و دروستی خۆیەتی) کە نوێنەرایەتی (وێنە، ئەفسانە، بیرۆکە یان چەمک بەپێی کەیسەکە) دەکات و بەخشراوە بە بوون و ڕۆڵی مێژوویی لە نێودڵی کۆمەڵگەیەکی دیاریکراودا. لویس لە کتێبی (نامەیەک سەبارەت بە هونەر)دا پێیوایە کە هونەر لە شوێنێک لە نێوان ئایدۆلۆژیا و مەعریفەی زانستیدا هەڵکەوتووە. ئەو وای دەبینێت کە بەرهەمی ئەدەبی نە تێگەیشتنێکی تەواو لە جیهانی ڕاستەقینە دەدات بەدەستەوە و نە بە سادەیش دەربڕینی ئایدیۆلۆژیای چینێکی دیاریکراوە. بەڵام ئاگادارمان دەکاتەوە لەو ئایدۆلۆژیایەی کە هەم بوونی خۆی و هەم بوونی ئێمەش لە کۆمەڵگدا بەڕێوە دەبات.
لە ڕاستیدا ئاڵتۆسەر دەستکاری مارکسیزمی ئۆرسۆدۆکس دەکات. بۆ ئەو لامەرکەزی زاراوەیەکی سەرەکی ترە کە ئاماژەیە بۆ ئەو پێکهاتانەی کە هیچ جەوهەر و فۆکۆس و ناوەندێکیان نییە. کەواتە هونەر ئۆتۆنۆمییەکی ڕێژەیی هەیە و هیچ یەکێتییەکی گشتی نییە. ئاڵتۆسێر زیاتر تیۆریزەی دەکات و دەڵێت کە ئایدۆلۆژیا لە ڕێگەی ئامێری دەوڵەتی ئایدیۆلۆژی وەک سیستەمی سیاسی، یاسا، پەروەردە، ئایینی ڕێکخراو و تاد کار دەکات. ئەوەی ئێمە دەیکەین یان باوەڕمان پێیەتی؛ ئایدیۆلۆژییە. تەنانەت کاتێک ئێمە پێمان وایە کە ئێمە بەپێی ئیرادەی ئازادی خۆمان مامەڵە دەکەین، بەڕاستی ئەوە بەپێی ئامێری دەوڵەتی سەرکوتکەر پۆلیس، سوپا، زیندان و هتد)کار دەکەین. بەڵام ئایدۆلۆژیاش وەک دیموکراسی وامان لێدەکات لەڕووی تیۆرییەوە هەست بە ئازادی بکەین، بەڵام لەڕووی پراکتیکەوە دەستوپێمان بەستراوەتەوە. لێرەدا وەک ئاڵتۆسێر دەڵێت ئینتەرپێلاسیۆن زاڵ دەبێت . ڕۆمانێک وا لە بینەرەکەی دەکات هەست بکات کارەکتەرەکان لەو جیهانەدا کە لە دەقەکەدا وێنا کراوە ئازادن بەڵام لە چنگی ئایدۆلۆژیایەکیشدان.
پێش ئاڵتۆسێر، مارکسیستی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ گرامشی (١٨٤١-١٩٣٤) زۆر بە شێوەیەکی بەرچاو سەرنجی لەسەر هەژموون بوو کە دەبێتە پرسێکی دیکەی جەوهەریی لە ڕەخنەی ئەدەبیدا. بۆ گرامشی هەژموون بریتییە لە تەواوی پرۆسەی کۆمەڵایەتی ژیاو وەک ئەوەی بە شێوەیەکی پراکتیکی بە مانا و بەها و بیروباوەڕی تایبەت و باڵادەست؛ کەوا بە جۆرێک ڕێکخراوە کە دەتوانرێت وەک جیهانبینی یان ڕوانگەی چینایەتی ئەبستراکت بکرێت. بۆیە تایبەتمەندی ئەلتوسێری ئایدیۆلۆژیایە کە پەیوەندییەکی نزیکی بە چەمکی هەژموونییەوە هەیە.
ڕەیمۆند ویلیامز (١٩٢١- ١٩٨٨) لە کتێبی (مارکسیزم و ئەدەب)دا هەژموونی کلتوور بە گشتی و ئایدۆلۆژیا بە تایبەتی پێکەوە دەبەستێتەوە. هەژموون وەک فۆرمێکی ناوەکیی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی وایە کە هەندێک بۆچوون دروست دەکات کە پێدەچێت سروشتی و نەبینراو بن. ئەمە ئەو فێڵەیە کە ئاڵتۆسێر بە ئینتەرپێلاسیۆن ناوی دەبات وەک پێشتر ئاماژەی بۆ کراوە. بۆ نموونە سەرمایەداری و دیموکراسی و هتد بە پێی ڕوانگەی ئاڵتوسێری ئینتەرپێلاسیۆنن. هەروەها هونەرمەند دەتوانێت سوود لە کەلێن یان پێچ وپەنای هەژموون لە نووسینەکەیدا وەربگرێت.
ڕەخنەگری مارکسیستی چۆن دەقێکی ئەدەبی دەخوێنێتەوە؟ ڕەخنەگری مارکسیستی ئەدەب وەک بەرهەمی هەلومەرجی ماددی مێژوویی دەبینێت. دەقی ئەدەبی ڕەنگدانەوەی ئایدۆلۆژیای کۆمەڵگەیەکی دیاریکراوە. هەروەها پەیوەندی نێوان دەق و مرۆڤەکان، یان ستەمکار و ستەملێکراو نیشان دەدات. ئەو لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئایا دەقەکە ڕەخنە لە سەرمایەداری یان هەر ئایدۆلۆژیایەک دەگرێت. ڕەخنەگر دەبێت لەوە بکۆڵێتەوە کە ئایا دەقەکە ڕەخنەیە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداری یان هاوسۆزە لەگەڵ کۆمەڵگەدا. کەواتە، ڕەخنەگر هەندێک پرسیار لەبەرچاو دەگرێت وەک ئایا بەرهەمی ئەدەبی ڕەخنەیە لە هەر ئایدۆلۆژیایەک؟ مارکسیزم چۆن ڕەنگدانەوەی لەسەر کاری داهێنەرانە دەبێت؟ جگە لەوەش دەقی ئەدەبی لە ناوەڕۆک و شێوە پێکدێت. ناوەڕۆکی دەقی ئەدەبیش دوو جۆرە: ناوەڕۆکی ئاشکرا (دیار) و ناوەڕۆکی شاراوە (نادیار). ڕەخنەگر ناوەڕۆکی شاراوە دەبەستێتەوە بە تەوەرە بنەڕەتییەکانی مارکسیستی وەک خەباتی چینایەتی و هەروەها ناوەڕۆکی دەقەکەش بە پێگەی چینایەتی کۆمەڵایەتی نووسەرەوە دەبەستێتەوە. ڕەخنەگر دیسانەوە گرنگی ژانری ئەدەبی لە ڕووی ئەو قۆناغە کۆمەڵایەتییەوە ڕوون دەکاتەوە کە بەرهەمەکەی تیا هاتۆتە بەرهەم. بۆ نموونە کۆمەڵگەی فیۆداڵی تراژیدیا بەرهەم دەهێنێت کە باس لە کۆمەڵگەیەکی تایبەت دەکات وەک شانۆنامەی شا لیری ولیەم شکسپیر.
ڕەخنەگری مارکسیستی بە ئاسوودەیی شا لیر وەک نوێنەرایەتی دراماتیکیی ململانێی چینایەتی نێوان دەسەڵاتی پاشایەتی و هاوپەیمانییەکەی و سەرمایەدارە تازە سەرهەڵداوەکان واتە گۆنەریل و ڕیگان و هاوسەرەکانیان دەبینێت. چینی سەرمایەداری لەگەڵ گەیشتن بەو زەوییە سەرهەڵدەدات کە پاشا پێشکەشی دەکات. خاوەندارێتی زەوی بەمانای نوێنەرایەتی دەسەڵات و سەرمایەیە، بۆیە بەهێزبوونی دوو خوشکەکە تەحەدای دەسەڵاتدارانی پاشا دەکەن. ئەوان مافی خودایی پاشایەتی یان دەسەڵاتی ڕەهای پاشا دەخەنە ژێر پرسیارەوە. بەڵام پاشا چاوەڕێی ئەوە دەکات کە تەحەدای نەکەن چونکە زلهێزەکان وا بیردەکەنەوە کە دامەزراوە و ڕێکوپێکییان تەحەدا ناکرێ. بە شێوەیەکی مێتافۆرییانە، لیر بەهۆی دەسەڵاتەکەیەوە وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات، تووشی کوێربوون دەبێت. بۆیە ناتوانێت درک بەوە بکات کە دەسەڵات و موڵک و ماڵی خۆی لەدەستداوە بە ڕادەستکردنی شانشینی خۆی بە هەردوو کچەی کە بە دڵنیاییەوە دەربڕینی خۆشەویستیان بۆ باوکیان بە کاڵا دەکەن. هەروەها پاشا ناشتوانێت واقیعی دەربڕاوی کچە بچووکەکەی کۆردێلیا ببینێت. لە ئەنجامدا لە ئینگلتەرادا لە زەوی/دەسەڵات بێبەش دەبێت. هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا گلۆستێر ناتوانێت واقیعەکە ببینێت کاتێک ئینکاری کوڕە گەورەکەی ئێدگار دەکات. دواتر کۆردێلیا کە نوێنەرایەتی ئەرستۆکراسی دەکات ڕووبەڕووی بۆرژوازی یان سەرمایەدارەکان (گۆنێریل، ڕێگن و ئێدمۆند) دەبێتەوە. لە ڕاستیدا شا لیر ململانێی نێوان ئەرستۆکراسی و سەرمایەداریی تازە سەرهەڵدراودا بە وردی دراماتیزە دەکات. نەک هەر ئەمە، بەڵکو قەیرانی ئەرستۆکراسی هاوچەرخیش دەخاتە ڕوو کە بەهۆی لەدەستدانی دەسەڵاتی ئابووری خاکەوە دروست بووە، دواجاریش ئاشکرای دەکات کە سیستەمی کۆن و نابینا لەناو دەچێت، بەڵام لەناوچوونەکە دەستپێکی دیدگایەکی نوێتر و بەزەییتر و دادپەروەرتر دەخاتە ڕوو کە دەبێت دامەزرێت.
تێری ئیگلتۆن لە کتێبی مارکسیزم و ڕەخنەی ئەدەبی (١٩٧٦)دا دەڵێت ڕەخنەی مارکسیستی؛ ئەدەب لە ڕووی ئەو بارودۆخە مێژووییانەی کە بەرهەمی دەهێنن، هەڵدەسەنگێنێت. بەڵام تەنیا هەڵسەنگاندنێکی کۆمەڵناسییانەی ئەدەب نییە. ئەرکی ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی، بریتییە لە تێگەیشتن لە ئایدۆلۆژیاکان و بیرۆکەکان و بەها و ئەو هەستانەی کە لەلایەن خەڵکەوە لە سەردەمە جۆراوجۆرەکاندا و لە کۆمەڵگەکانی خۆیاندا ئەزموونیان دەکەن و هەروەها شیکردنەوەی هەر کارێکی ئەدەبییە بە شێوەیەکی تەواوەتی و ئەمەش بە واتای گرنگیدانێکی هەستیارە بە فۆرم و شێواز و ماناکانی دەق.

(*)ک ئەحمەد عەلەم پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی نۆرثرێن لە بەنگلادیش.

سەرچاوە :
Marxist Literary Theory K. Ahmed Alam
The Daily Observer website published on Sunday July 5, 2015




ئایا مارکسیزم ئایدۆلۆژیایە؟.. حەمید تەقوایی

لە نێو پرسیارەکانی دانیشتنی ئینتەرنێتی حەمید تەقوای

ئەمیر زاهیدی: پرسیارەکەم پەیوەندی بە پرسی ئایدۆلۆژیاوە هەیە. وەک دەزانن زۆرێک لە ڕابەرە ئەکادیمییەکانی سەرمایەداری وەک هەنتینگتۆن و فوکویاما و هتد، لە قۆناغی پێش ڕووخانی دیواری بەرلین و بە تایبەتی دوای ئەوەی کە بوقی کۆتایی مێژووی و کۆتایی ئایدۆلۆژیایە لێدا و ئەوانیش لە ڕاستیدا ئەیانویست بە خەڵک بڵێن.کە کۆتایی سۆسیالیزم و کۆتایی کۆمۆنیزم و کۆتایی مارکسیزمە. تکایە سەرەتا پێناسەیەکی زۆر کورت بۆ ئایدۆلۆژیا بکەن تا بزانین بەڕاستی ئایدۆلۆژیا چییە. وە دواتر با بزانین سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و ئازادی و یەکسانی ئایدۆلۆژین؟ ئەمە پرسیاری من بوو کە هیوادارم توانیبێتم بە باشی فۆرمولەی بکەم.

حەمید تەقوایی: بەڵێ، وەک ئاماژەت پێدا، دوای ڕووخانی بلۆکی سۆڤیەت، هەڵمەتێک هەبوو کە جیهان گەیشتووەتە کۆتایی مێژوو و ئیتر خەباتی چینایەتی نەماوە و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە. بەڵام وەک لە باسەکەمدا وتم ئەم تێزانە تەنانەت بۆ ماوەی ساڵێکیش نەخایاند، چونکە هێندە بێمانا و ناپەیوەندیدار بوون بە واقیعەوە کە تەنانەت هەوڵێکی تیۆریش پێویست نەبوو بۆ پووچەڵکردنەوەیان و هەمان ئەزموونی یەک ساڵانە بێمانایی هەموویان نیشان دەدا ئەمەش، و نیشانیدا کە نەک تەنها مێژوو و خەباتی چینایەتی کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو زۆرترین کۆمەڵکوژی نەتەوەیی و میللی و ئایینی تازە دەستی پێکردووە. ئەو ڕووداوانەی لە ١٥-١٦ ساڵی ڕابردوودا دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ڕوویاندا، بەهەمووانیان نیشان دا کە مێژوو گەڕاوەتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست و تەنیا دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە دڕندەیی سەدەکانی ناوەڕاست. بۆیە وەڵامی “بەروار تەواو بوو” لەلایەن خودی مێژووەوە درا و بێماناییەکەی نیشاندرا. بێگومان تیۆریستەکانی سەرمایەداریی بازاڕی ئازاد ئەم تێزانەیان بە مانایەکی تیۆری و ئەکادیمی نەخستەڕوو، بەڵکو زیاتر پلاتفۆرم و مشتومڕی پڕوپاگەندەی بوو تا لەژێر پەناگەی ئەودا بتوانن هێز و هێڵی میلیتاریستی و دەستدرێژی سەربازی خۆیان دامەزرێنن و پێشبخەن . هەر لەبەر ئەم هۆکارە، بە خێرایی تۆز و خۆڵەکەی نیشتەوە و بێمانایی و گاڵتەجاڕیی ئەم بۆچوونانە بۆ هەمووان ڕوون بووەوە
بەڵام باسی ئایدۆلۆژیا و هێرشکردنە سەر مارکسیزم وەک ئایدۆلۆژیا، باسێکی بنەڕەتیتر و کۆنترە لەم پڕوپاگەندەی نەزمی نوێیە. ئایدۆلۆژیا بە شێوازی جیاواز پێناسە کراوە. ئەگەر ئایدۆلۆژیا وەک کۆمەڵێک بیروباوەڕی دۆگماتیک لە قەڵەم بدەیت، مارکسیزم بە تەواوی دژە ئایدۆلۆژیایە. بەزۆری بە هەمان پێناسە لە ئایدۆلۆژیا هێرشیان دەکردەسەر بۆ مارکسیزم. جێگای سەرنجە کە ئەوان لە ئۆردوگای ئایین کە نموونەیەکی ڕوونی بەردبوون و دۆگماتیزمە، وەستاون و هێرش دەکەنە سەر ئایدۆلۆژیای مارکسیزم. مەبەستم ئەوەیە بڵێم تەنانەت ئیدیعای دژایەتیکردنیان بۆ دۆگماتیزمی ئایدیۆلۆژیش تەواو بێمانا و بێ بنەمایە. بەڵام بەدەر لەم جۆرە پڕوپاگەندەیە دژی “ئایدۆلۆژیای مارکسیزم”، هەرکەسێک کەمێک ئاشنایەتی لەگەڵ مارکسیزم هەبێت، دەزانێت کە ئاماژەکردن بە گۆڕان و گۆڕانی جیهانی واقیعی بنەمای مارکسیزمە بۆ هەڵسەنگاندنی دروستی بیرۆکە و تیۆرییەکان. مارکسیزم جیهانبینییەکی یەکگرتوو و ڕاستە، واتە تیۆر و عەقیدەی زانستی، لەسەر بنەمای ڕاستیە و بە ڕاستییەکان پشتڕاست دەکرێتەوە و ئەگەر ئایدۆلۆژیا بەو مانایە پێناسە بکەین، مارکسیزم ئایدۆلۆژیایە.
بە بڕوای من لە بواری زانستدا، نەک لە بواری لاهووت و میتافیزیکدا، ئایدۆلۆژیا بە واتای دونیابینی و یەکگرتوویی تیۆری لە ڕوونکردنەوەی جیهانی واقیعدا، جۆرێکە لە فەلسەفەی فیکری و سیاسی بۆ زانین، و هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوەی ژیان و پەیوەندی پێکهاتە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و جیهانی سیاسی و ئابووری و سروشتی. چۆن سەیری ئابووری دەکەیت، چۆن سەیری کولتوور دەکەیت، چۆن سەیری سیستەمی سیاسی کۆمەڵایەتی و حکومەت و یاساکان دەکەیت و چۆن ئەمانە بە یەکەوە دەبەستیتەوە، ئەمانە هەمووی پێکهاتەکانی جیهانبینی یان ئایدۆلۆژیایەکن.

کاتێک ئایدۆلۆژیا بەم مانایە لەبەرچاو دەگرین، دەبینین کە هەموو هەوڵە تیۆریکییەکان و هەوڵە نەزەریەکانی قوتابخانەکانە هزریەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕوونکردنەوەیەکی دیاریکراو و یەکگرتوو لەسەر ئەوەی کە چۆن ڕووداوەکان و کۆمەڵە هەلومەرج و پێشهاتەکان بەدەستەوە بدەن، هەوڵی ئایدۆلۆژین. بەڵام ئەگەر دۆگماتیزم و دەمارگیری و نەگۆڕی لە پێناسەی ئایدۆلۆژیادا بخەیتە ناوەوە، وەک وتم مارکسیزم تەنها ئایدۆلۆژیا نییە بەڵکو دژە ئایدۆلۆژیایشە (مارکس لە ئایدۆلۆژیای ئەڵمانیدا بە هەمان مانا ڕەخنە لە ئایدۆلۆژیا دەگرێت). لە هەموو حاڵەتێکدا باسی من لەسەر وشە و مانای وشەکان نییە، باس لە جەوهەر و تایبەتمەندییەکانی مارکسیزمە وەک تیۆرییەک. بۆ ڕوونکردنەوەی باسەکە، با نموونەیەک بهێنمەوە.

وەک نموونە بیردۆزی پەرەسەندنی داروین لەبەرچاو بگرن کە تیۆرێکی زانستی سەلمێنراوە. ژیان ڕوون دەکاتەوە و باس لەوە دەکات کە ژیانی هەموو جۆرە گیاندار و ڕووەکێک لە کوێوە دەستی پێکردووە و چۆن دروست بووە و چۆن گەیشتوەتە ئێرە و سەرچاوەی هەموو جۆرەکانی چییە و پەیوەندی نێوان ئەم هەموو ئاژەڵە هەمەچەشنانە و مرۆڤەکان چییە و هتد .، و گۆڕانکارییەکان بە درێژایی مێژوو چین.بەناویاندا تێپەڕیون باشە هەروەک چۆن لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلە تایبەتەکەی ژیان لەسەر زەوی داروینیزم دونیابینییەکی دیاریکراوە و ئەگەر داروینیزم بە ئایدۆلۆژیا بزانین، ئەوا مارکسیزمیش ئایدۆلۆژیایە و ئەگەر داروینیزم بە ئایدۆلۆژیا ناوزەد نەکەیت، بەڵکو تیۆرێکی زانستی پەیوەندیدارە بە پێکهاتنەکە وە تۆ دەڵێیت دەربارەی گەشەکردن و پەرەسەندنی ژیان لەسەر زەوی، باشە، مارکسیزم هەروەها تیۆرێکی زانستییە کە پەرەسەندنی مێژووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ژیانی مرۆڤ ڕوون دەکاتەوە. ئەگەر داروین لەسەر ئاستی یاسا بایۆلۆژییەکان و سەرچاوەی جۆرەکان و پێکهاتنی ژیانی زیندەوەران لە جیهاندا ڕوون بکاتەوە، مارکس لە پێوەندی لەگەڵ فۆرمە جیاوازەکانی سیستەمی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، و ڕۆشنبیری و کولتووری و ژیانی هونەری جیهان. ڕوونکردنەوەیەکی واقیعی و زانستی لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە کە دەتوانرێت موناقەشە و ڕەخنەی لێبکرێت، ڕەت بکرێتەوە و قبوڵ بکرێت. مارکسیزم سیستەمێکی زانستی بیرکردنەوەیە، زانستییە بەو مانایەی کە دەتوانرێت ڕەت بکرێتەوە و پشتڕاست بکرێتەوە، هەروەها دەتوانێت بگۆڕێت و پەرە بسێنێت و ڕاست بکرێتەوە. ئێستا، چۆن بە وردی وشەی ئایدۆلۆژیا لە فەرهەنگدا پێناسە کراوە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر باسەکەم نییە. پێناسەی وشەیی ئایدۆلۆژیا هەرچییەک بێت، مارکسیزم جیهانبینییەکی زانستییە.

بەڵام ئەم هێرشەی بیرمەندانی بۆرژوازی بۆ سەر مارکسیزم وەک ئایدۆلۆژیا، چەکێک بوو کە بلۆکی ڕۆژئاوا دژی بلۆکی سۆڤیەت لە کاتی شەڕی سارددا بەکاری هێنا. واتە لایەنێکی ڕەخنەی سەرمایەداری بازاڕی ئازاد بوو لە حکومەتە بیرۆکراتی و تۆتالیتارییەکان، کە هەموو شتێک لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بوو لە سەرمایەداریی دەوڵەتی وڵاتانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا. ئایدۆلۆژیای فەرمی ئەم حکومەتانە بەقەد ئەوەی خودی سەرمایەداری دەوڵەتی و حکومەت لە یەکێتی سۆڤیەت پەیوەندی بە مارکسیزمەوە هەبووە، پەیوەندی بە مارکسیزمەوە هەیە. بە واتایەکی تر پەیوەندی بە مارکسیزمەوە نەبوو. لە کۆمەڵگای سۆڤیەتدا هیچ شوێنەواری هەڵوەشاندنەوەی حەقدەست و شوێنەواری لە نەمانی چەوسانەوە و هتد نەبوو و لەگەڵ ئەوەشدا ئیدیعای کۆمۆنیزم و سۆسیالیزمیان دەکرد و هەر بۆیە پێویستیان بە ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی و فەرمی هەبوو بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ئەم دۆخە دژبەیەکە. ناچار بوون بە جۆرێک مارکسیزم لە جەستەی سەرمایەداری دەوڵەتیدا بپێچنەوە و هەر بۆیەش ناچار بوون هەم سۆسیالیزم و هەم مارکسیزم بشێوێنن و بەلاڕیدا بەرن. لە مارکسیزمەوە ئایدۆلۆژیای دۆگما و دارێکی سەرکوتی دەوڵەتیان دابە سەری هەرکەسێکدا کە ڕەخنە لە واقیعی چەوسانەوەی سەرمایەداری دەوڵەتی سۆڤیەت بگرێت و هەر ناڕەزایەتییەک بخنکێنێت. بەڵام سەرمایەداری لە ژێر پەردەی مارکسیزم و سۆسیالیزمدا هێندە دژ بەیەک و بەربەستی کۆمەڵگا بوو، دواجار ناچار بوون بە تەواوی دەستبەرداری ئیدیعای مارکسی و سۆسیالیستی بن و یاساکانی بازاڕی ئازاد کاری خۆیان بکەن. ئەوەی لە یەکێتی سۆڤیەتدا ڕوویدا، قەیرانی ئایدیۆلۆژیی مارکسیزم نەبوو، بەڵکو قەیرانی سەرمایەداریی دەوڵەتی بوو، کە لە ژێر پەردەی مارکسیزمدا خۆی بە مارکسیزمی ساختە ناساند و مارکسیزمی کردە دارێکی ئایدیۆلۆژی بۆ پاراستنی خۆی.

بۆیە ڕاستە یەکێتی سۆڤیەت حکومەتێکی ئایدیۆلۆژی بوو، بەڵام ئایدۆلۆژیای “سەرمایەداری لە ژێر پەردەی سۆسیالیزم” هیچ پەیوەندییەکی بە مارکسیزمەوە نەبوو. وەک وتم ئەگەر مارکسیزم ئایدۆلۆژیا بێت، دونیابینی و سیستمی فیکرە، نەک هێڵێکی فەرمی حکومەت. مارکسیزم هەرگیز باوەڕی بە دەوڵەتێکی ئایدیۆلۆژی نەبووە. ئێمە لە حکومەتدا، لە پەروەردەدا، لە ڕۆشنبیریدا ئایدۆلۆژیایەکی فەرمیمان نییە. ئێمە فەرهەنگی فەرمیمان نییە، مۆسیقای فەرمیمان نییە، هونەری فەرمیمان نییە، زانستی فەرمیمان نییە، ئایدۆلۆژیای فەرمی دەوڵەتیشمان نییە، و هەموو ئەمانە لە سەرمایەداری دەوڵەتی سۆڤیەتدا بوو، چونکە پێویستی پێی بوو بۆ پێشخستنی دۆزی خۆی. ئەگەر ڕۆڵی مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە سۆسیالیزم و مارکسیزم وەربگریت، ئەوا ناچار دەبیت بە شێوازێکی تر خۆت بپارێزیت و ئەمەش ڕێک بەو شێوەیە بوو کە سەرمایەداریی دەوڵەتی لە یەکێتی سۆڤیەتدا بەرەوپێش دەچوو. مارکسیزمی ڕاستەقینە، مارکسیزم لەسەر بنەمای مرۆڤ، لە سروشت و جەوهەری خۆیدا دژایەتی دەوڵەتی ئایدیۆلۆژی و ئایدۆلۆژیای فەرمییە. نەک هەر حکومەت، بەڵکو هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان، وەک هونەر، زانست، پەروەردە، یاسا، کولتوور و هتد، هەموو ئەمانە دەبێت دوور بن لە ئایدۆلۆژیا، یان بە واتایەکی تر نائایدیۆلۆژی. جیهانبینی بابەتێکە و باوەڕێکی تاکەکەسییە و لەسەر ئەو باوەڕە تاکەکەسییە دامەزراوە کە دواجار مرۆڤەکان سەرنج و ڕەخنە و گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە دەگرن. ئازادی بیرکردنەوە و ئازادی ڕادەربڕین دوو پایەی پێشێلنەکراوی هەموو کۆمەڵگایەکی مرۆڤایەتین و ئایدۆلۆژیای فەرمی بە واتای ژێردەستەکردنی فیکری کۆمەڵگا و نکۆڵیکردنی هەموو ئەو ئازادییانە دێت. حکومەت بە هیچ شێوەیەک نابێت لە پشت ئایدۆلۆژیا و ڕوونکردنەوەیەکی تیۆری لە هیچ بوارێکدا نەچێت و شەرعیەت و ڕەوایەتی پێبدات.

لە بنەڕەتدا ئێمەی مارکسیستەکان پێمان وایە دیاردەی دەوڵەت لە ناو بچێت و ببێتە ئۆرگانێکی تەنها بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا. ئەگەر چین و توێژ نەبن، ئەوا حکومەت وەک ئامرازێکی سیاسی بێمانا دەبێت. لە کۆمەڵگای سۆسیالیستیدا حکومەت پاشەکشە دەکات و جێگەی خۆی دەداتە ئۆرگانێکی ئیدارەیی. بۆیە مارکسیست ناتوانێت لایەنگری دەوڵەتێکی ئایدیۆلۆژی بێت.

مارکسیزم نەک هەر خاوەنی ئایدۆلۆژیایەکی فەرمی نییە، بەڵکو بە توندی دژی بەرەوپێشبردنی هەر جۆرە بیرکردنەوە و هەڵوێستێکە، هەروەها هەر جۆرە جیهانبینییەک کە بیەوێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی لۆژیک و گفتوگۆ و قایلکردن جێگەی خۆی لە کۆمەڵگادا بەدەستبهێنێت. وە ئەمە نەک تەنها لە سیاسەت و ئابووریدا ڕاستە، بەڵکو لە زانست و هونەریشدا ڕاستە. لە هیچ بارودۆخێکدا نابێ ئیمکاناتی حکومی بۆ تیۆرێکی تایبەتی ئابووری، سیاسی، کولتووری و هونەری دابین بکرێت. بۆ نمونە نابێ حکومەت پاڵپشتی جۆرێک یان قوتابخانەیەکی دیاریکراوی شیعر و ئەدەب، یان مۆسیقا و فیلم و شانۆ نەکات و ئاسانکاری حکومی بۆ قوتابخانەیەک یان تیۆرێکی دیاریکراو لە هەریەکێک لەو بوارانەدا دابین بکات. هەر کە کارێکی وەها دەکەیت، ئەوا لۆژیک و جوانیناسی، و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و بۆچوونەکان، و هێزی باس و ئیستدلال بۆ ڕەخنەگرتن و ڕازیکردنی خەڵک بەو شێوازە بیرکردنەوە و ئەو قوتابخانە تایبەتە هزری و هونەریە هەمووی دەڕواتە لایەک و جێگەی خۆی دەدات بە دەسەڵاتی دەوڵەت. نابێت هیچ بودجەیەکی تایبەت بدرێت بە قوتابخانەی هزری وتیئۆری وقوتابخانە و ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو لە هیچ بوارێکدا وهیچ تریبۆنێکی تایبەتیان پێ بددرێت، بەڵکو هەمووان بە بەشێوەی یەکسانی و بە وەکویەک ئازاد بن و هەمووان بە یەکسانی بتوانن تریبۆن و ڕادیۆکان تەلەفزیۆنەکان بەکاربهێنن و قسەی خۆیان بکەن و بۆچوونی خۆیان دەرببڕن. مرۆڤەکان بە بەرپرسانی حکوومەتیشەوە، وەک تاک و ئەندامانی کۆمەڵگا، دەتوانن پاڵپشتی قوتابخانەیەکی فیکر، هونەر، فەلسەفە، سیاسەت، کۆمەڵگا و هتد بکەن، بەڵام حکومەت بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت.
ئەمانە بناغەکانی مارکسیزمن کە لە بنەڕەتدا دژایەتی دەسەڵاتی حکومەتە و دەیەوێت حکومەت لەناوببات. بەم مانایە ئەوە مارکسیزمە کە بەتەواوی دژایەتی دەوڵەتی ئایدیۆلۆژی دەکات. حکومەتە چینایەتییەکان، هەمان ئەو حکومەتانەن کە لە ڕۆژئاوا لەسەرکارن، تا سەر مۆخی ئێسک ئایدیۆلۆژین. تۆ سەیری ڕیکلامەکانی سی ئێن ئێن و بی بی سی و هتد دەکەیت وەک ئەوەی هەموویان یەک هێڵ بن و هەموویان لە یەک سەرچاوەوە هاتبن. وا دیارە هەمووان پێشتر لەسەر یەک شوێن ڕێککەوتوون و دواتر ڕۆیشتوونەتە پێشەوە. ئەمەش بە واتای ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدارە. لە هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوادا ئێمە لەبەردەم یەک ئایدۆلۆژیاداین. ئایدۆلۆژیا لەسەر بنەمای پیرۆزی تاک، خاوەندارێتی تایبەت و کێبڕکێ، ئایدۆلۆژیای کێبڕکێی سەرمایەداریی بازاڕی ئازاد، و ئەو بەهایانەی کە قازانج و بەرژەوەندیەکانی بازاڕی ئازاد بەڕێوەدەبەن. ئایدۆلۆژیایەک کە دوو پایەی دین و ناسیۆنالیزمە. لە هەموو وڵاتانی سەرمایەداریدا ئەم ئایدۆلۆژیایە نەک هەر حکومەتەکان، بەڵکو دەسەڵاتی بەسەر پەروەردە و کولتوور و هونەریشدا هەیە و لە لایەن میدیا یان بە واتایەکی تر پیشەسازییەکی نوێ کە دەبێ ناوی ئەندازیاریی فیکر بێت، بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنرێت.

بۆیە بێمانایە بڵێین تەنها سەرمایەداری دەوڵەتی ئایدۆلۆژی بووە! بەڵێ، یەکێتی سۆڤیەت فۆرمێکی زۆر کراوە و ئاشکرا بوو لە حکومەتی ئایدیۆلۆژی، بەڵام لە خودی ڕۆژئاوادا، بە فۆرمێکی وردتر و شاراوەتر، ڕێک بەوشێوەیەو تەنانەت لە هەندێک کاتدا وەک سەردەمی ماکارتیزم لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ئەمریکا یان سەردەمی هیتلەر لە ئەڵمانیا، فۆرمێکی زۆر خام و ڕووتی کاریگەری ئایدۆلۆژیای سەرمایەداری لەسەر کۆمەڵگا دەتوانرێت بە ڕوونی ببینرێت.

تەنها کۆمەڵگای سۆسیالیستییە کە دوورە لە ئایدۆلۆژیای فەرمی و دەوڵەتی چونکە پێویستی بە جێگرتنەوەی بەرژەوەندیی کەمینەیەکی مفتەخۆر نییە وەک قازانجی تەواوی خەڵک، هەر بۆیە پێویستی بە ئایین و ناسیۆنالیزم و هەر سەرخانێکی کولتووری نییە کە پاساوی بدات و ئەم درۆیە تیۆریزە بکات. مارکسیزم وەک تیۆرێک پێویست ناکات بە فەرمی بکرێت و پشت بە دەسەڵاتی حکومەت ببەستێت. مارکسیزم زانستێکە، پشت بە حەقیقەت دەبەستێت و لە سەرمایەداری یان سۆسیالیزمدا دەوڵەت هەر فۆرم و ناوەڕۆکێکی هەبێت، بوار بۆ هێزی مشتومڕ و ڕەخنە و قایلکردن لە کۆمەڵگادا دەکاتەوە و بەربڵاو دەبێتەوە. *

وەرگێڕانی بۆ کوردی کاوە عومەر
، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧




ماركسیەتی پۆست مۆدێرنە، گەڕانەوەی ماركس بۆ كۆمەڵگە.. سمکۆ محەمەد

زیاتر لە 30 ساڵە فكر كەوتۆتە خزمەت كاپیتالیزمی هاوچەرخی دوای سۆڤیەت، لەدوای ئەزموون كردنی مۆدێرنەوە كە بونیادگەراكانی بەرهەمهێنا و ماركسیان وەكو پیاوێكی ئایدیۆلۆژیستی دۆگما پێناسە كرد، ئیدی دژەكانی بەهەموو ئایدیاكانەوە ئەم فەلسەفەیەیان لەبیری خەڵكدا بردە دەرەوە، تەنانەت لەنێو شانە حیزبیەكانیشدا هەوڵێك هەبوو بۆ ناشیرین كردنی ماركس و خودی ماتریالیزمی دیالیكتیك كە بەرلەوەی تیۆرێك بێت بۆ شۆڕشی كرێكاری، بەروحی فەلسەفەكە ناسراوە،بەڵام چونكە كڕۆكی فەلسەفەكە نەخوێنرابۆوە، بەناچار بەئایدیۆلۆژیای بەناو سۆسیالیزمی سۆڤیەتەوە گرێیاندا، بەڵام دوای ئەو زەمەنە و هاتنی پۆست مۆدێرنە كە لەگەڵ تەكنۆلۆژیای زیرەكدا كەوتنە ململانێ، بەوپێیەی كە مرۆڤ خەریكە خۆی نزیك دەكاتەوە لەسەنتەر، چونكە مرۆڤ پیشتر كەنارخراو،یان پەراوێزخرابوو لەسەنتەری بڕیاری سیاسی، تێگەیشتنەكە گۆڕا كە ئەم فەلسەفەیە دەبێ‌ سەرلەنوێ‌ بخوێنرێتەوە.

ئێستا بیرۆكەی نوێ‌ هەیە لەسەرتاسەری دونیا و بەتایبەتی ئەوروپا، بۆ خوێندنەوەیەكی جیاوازی فكری ماركس وەكو خۆی، من لەم سۆنگەیەوە گەرەكمە خوێنەری كورد ئاشنا بێت بۆ ئەو هەوڵە فكرییە جیهانیەی كە خەریكە جارێكی تر ئەم فكرە ئەزموون بكاتەوە لەنێو كایەی رۆشنبیری و كۆمەڵناسی و تەنانەت كارگێری و ئابوریش رەنگبداتەوە.
(بێرنارد ڤاسۆر) بیرمەند و چەپێكی فەڕانسییە، لەكتێبی (داهاتووی كۆمۆنیزدا) كە نزیكەی 10 ملیۆنی لێ چاپ كراوە و وەرگێردراوەتە سەر زۆربەی زمانەكانی دونیا و پڕفرۆشترین كتێبی ساڵی 2022 بووە، باس لەگەڕانەوەی بەهای فەلسەفە دەكات، بەتایبەتی تێزەكەی ماركس كە فەلسەفەیەكە بۆ پراكتیك كردن لەسەر زەمینی ژیاندا، چونكە دابڕانێكی راستەوخۆی لەگەڵ رابردووی فەلسەفەی كلاسیك درووست كردووە و تاكە فەلسەفەشە كە تەنها تیۆری نیە و لەسەر زەمینی واقیعە و زەمینەی پراكتیكی هەیە، بەوپێیەی كەئینسان دەتوانێ بەئیرادەی خۆی شۆڕش بەسەر ئەو سیستمەدا بكات كەلەژێر ناونیشانی كاپیتالیزم و كاپیتاڵیزمی هاوچەرخو دەرەنجامەكەشی ببینێ‌، بەڵام نەك وەكو ئەوەی لەسۆڤیەت بینیمان پراكتیك كراو و جگە لەسەرمایەداری دەوڵەتی شتێكی تری بەرهەمنەهێنا.
بێرنارد لەوچاوپێكەوتنەدا كە رۆژنامەی لۆمۆندی پاریسی لەگەڵیدا ئەنجامیداوە، جەخت لەو پێشنیارە دەكاتەوە كە لەكتێبەكەی باسی لەخوێندنەوەی هاوچەرخانە دەكات بۆ تیۆرەكەی ماركس، ئەو پێیوایە ئەم سەردەمە واتە لەدوای 2011 وە تەوژمێكی نوێی خوێندەواری فكر هاتووەتە ئاراوە و بەچاوێكی ترەوە ماركس دەخوێنرێتەوە، ئەوانەی كە رەخنەی لێدەگرن و ئەوانەش كە لایەنگری ئەو فكرەن، هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی ماركس زیندووە، بۆیە لەم چەند ساڵەی دواییدا، كتێبەكانی ماركس لەكتێبخانەكانی جیهاندا زۆرترین فرۆشی هەبووە، بەتایبەتی تێزەكانی لەسەر ئاین و ئەدەب و فەرهەنگ و دونیای دوو چینی و هتد، چونكە دەركەوت دونیای چینایەتی دە هێندە بەرامبەر بووە لەدوای روخانی سۆڤیەتەوە كە بەر لەو سیستمە دژایەتی ئەو فەلسەفەیە دەكرا، بەو پێیەی كە ئاشكرا بووە، ئەوە سیستمی سەرمایەدارییە دووچاری قەیرانی جۆراوجۆر دەبێتەوە، نەك خودی خەڵك یان كایە كۆمەڵایەتی و فەرهەنگيیەكان، بۆ نموونە هەموو ئەو ئەدەبیات و زمانەی كە لەمیدیا و لەكۆنفرانسە نێودەوڵەتی و لۆكاڵیەكانیشدا هەیە، زمان و ئەدەبیاتی ماركسە و لەژێر رۆشنایی ئەو فەلسەفەیە پرسیارەكان ئاراستەی سیستمی سەرمایەداری پۆست مۆدێرنە دەكرێت.

ماركس لەكتێبی كاپیتالیزمدا نووسیویەتی (قۆناغە یەك لەدوای یەكەكان ئەم گۆڕانكاریانەیان درووست كردووە، بۆیە دەتوانرێت هەنگاو بەهەنگاو بەهەمان زانست و وردبینی سرووشتیەوە، هەموو قۆناغێك بەپێی هەلومەرجی تایبەتی خۆی بخوێنرێتەوە و لێكدانەوەی بۆ بكرێت، چونكە شیكاری بۆ دۆخی هەر كۆمەڵگەیەك و سیستمەكەی لەئەنجامی شۆڕشی فەرهەنگیدا هۆشیاری بەرهەمدێنێ‌، خوێندنەوەی ئابوریش چەندین لقی جیاوازی هەیە، بۆ ئەمەش بیركەرەوەكان دەتوانن هاوكاری خەڵك بن)، ئەم قۆناغە كە بەردەوام سیستمی سەرمایەداری هاوچەرخی خستۆتە بەردەم قەیرانی هەمە جۆر، نموونەش جەنگی بایۆلۆژی وەكو هاتنی ڤایرۆسی كۆڕنا و ئاوڵەی مەیموون و جەنگی خۆراك كە دوای جەنگی روسیا و ئۆكرانیا سەریهەڵدا، دیمەنێكی ئەو فەزا دراماتیكییە ئابوریەیە كە ئامانجەكەی كەنارخستنەوەی كەرتی تایبەت و بەسەنتەر كردنەوەی سەرمایەی دەوڵەتە لەهەموو دونیادا، واتە جۆرێكی دیكەی ململانێی ناخۆ لەنێو سیستمەكە سەریهەڵداوە، بۆیە دەبێ‌ بەجۆرێكی تر تیۆرەكەی ماركس بخوێنرێتەوە.

ئەزموون كردنەوەی حەتمیەت

ئەو حەتمیەتە مێژووییەی كە ماركس بۆ سیستمی كاپیتاڵیزمی خستۆتە بژاردەیەكی تاڵەوە، حەتمییەتێكە كە خۆدەربازكردن لەدۆخەكە مەحاڵە، بەڵام ئەوەشی خستۆتە رو كە ناكرێ‌ بەهەمان ئەزموون و وانەی پێشووتر، مامەڵە لەتەك ئەم سیستمەدا بكرێ‌ كە خۆی گۆڕیوە، ئەلێرەوەیە كە دەركەوتووە ئەم سیستمە دەسەڵاتدارەی دونیا كە بەسەرمایە و زێدەباییەكی نوێ‌ و بەئامێركردنی مرۆڤی وەكو كاڵا بەكارهێناوە، لەبەرامبەر ئەوەی ماركس و كۆمۆنیزمی نوێ‌ و بەفكری نوێوە بووەتە رۆژەڤ، دەریخستووە كە ئینسان هیچ پێویست ناكات تاكو ئەبەد ئەم ئەزموونە دووبارە بكاتەوە كە زەمینەی بۆلانیكەمی خۆشگوزەرانی نەهێشتۆتەوە،جگە لەجەنگی جۆراو جۆری وەكو بەردەوامی قەیرانی تەندرووستی و درووستكردنی جۆرەها ڤایرۆس وەكو پەلەوەر و بەراز و تادەگاتە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواجاریش كۆلێرا و ئاوڵەی مەیمون و ڤایرۆسی دیكەش بەڕێوەن، هەموو ئەمانە لەسایەی قەیرانە چارەسەر نەكراوەكانی سیستمی سەرمایەداری بوونە بەمڵۆزم بەسەر ژیانی ئینسانەوە.

بۆیە ماركس لەپۆستمۆدێرنەشدا دەتوانێ‌ لەتێزەكانی خۆی سەبارەت بەسەربەخۆیی نەتەوەكان و دەوڵەت و سیاسەت بەزیندوو بهێڵێتەوە، چونكە وەها قسەی كردووە كە رێگری كردن لەفەزای سیاسی و مانەوەی نەتەوەی بندەست و سەردەست، جگە لەسۆسیالیزم هیچ سیستمێكی تر چارەسەری ناكات، ئەوەتا سەرمایەداری دوای 32 ساڵ سەركەوتنی بەسەر سۆڤیەتدا، هێشتا ئەو قەیرانانەی چارەسەر نەكردووە و تەنها بۆ ماوەیەكی كاتی نەبێ‌، هەروەك مانەوەیقەیرانی بەردەوامی سیاسی لەنێوان دەوڵەتە دژەكان و كێشەی ئۆكرانیا و روسیا، قەیرانی ئەتۆمی ئێران و كۆریای باكور، كێشەی بەردەوامی نەتەوە بندەستەكان وەكو كەیسێكی هەمیشەیی، هەروەها قەیرانی كەنداو و كێشەی یەمەن و سوریا و توركیا و لیبیا و لوبنان و مەغریب و جەزائیر و هتد، ئەمە جگەلەو هەژاری و نائەمنێتیە كۆمەڵایەتیەی كە سەرتاسەری ئامریكای لاتینی گرتۆتەوە، جگە لەو كوشتارە ناڕاستەوخۆیەی نێو ئامریكا كە هیچ میدیایەك لەدونیادا فۆكسی نەخراوەتە سەری و داتاكان وەكو خۆی بڵاوناكرێنەوە.
لەبارەی ئابوریشەوە قەیرانی نێوان كۆمپانیاكان و كێشەی گازو نەوت و ململانێی دراوە بەبەهاكان و قەیرانی گاز و كارەبا، هەروەها پیس بوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و هەژاری و قەیرانی ئاو و هتد، هەموو ئەمانە سەلماندویانە كە دەبێتفكر لەئێستادا بۆ چارەسەری ریشەیی بگەڕێت، ئەویش گەڕانەوەی ئەلتەرناتیڤەكەی ماركسە بۆ سیستمی ژیان لەهەموو كایەكاندا، چونكە ماركس لەكتێبی سەرمایەدا گوتوویەتی (كۆمۆنیزم لەسەرووی فەزای كۆمەڵایەتی كلاسیكییە كە ئینسان لەگەڵ قۆناغەكاندا پێی ئاشنا بووە، بۆیە بەكۆمۆنیزم نامۆیە)، ئەگەرنا لەو نامۆبوونە رزگاری دەبێت ئەگەر قۆناغەكان وەكو خۆی بخوێنێتەوە، چونكە ئەگەر كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم وەهم بێت، ئەوا چەقبەستوویی و چارەسەر نەكردنی ریشەیی دوو چینی و پیس بوونی ژینگە، خراپتر نەبێ‌ باشتر نییە.

نامۆبوونی بەكۆمەڵ

ماركس كە باسی لە هەقیقەتی واقیعی كردووە، ئەوەی سەلماندووە كە ئەو فەزایەی هەیە تەنها ئایدیاكان خوڵقاندوویانە و قەناعەتیان بەخەڵك كردووە كە ئەم دونیایە و كاردانەوە ئابورییەكانی، واقیعێكی هاشا هەڵنەگرە و هیچ ئەلتەرناتیڤیكی تری نییە، بۆیە لەرووی سۆسیۆلۆژیەوە دەبێ‌ خوێندنەوەیەكی دیكە بۆ ئەو نامۆبوونە بەكۆمەڵەی جیهان بكەین كە چی لەپشتەوە راوەستاوە، ئایا تەنها ئاین و كولتووری جیاوازە؟، یان پچڕانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانە كە تەكنۆلۆژیا هۆكارە سەرەكیەكەیەتی؟. یان دووبارە كردنەوەی ئەزموونی ژیانە بەفۆڕمێكی دیكە؟. یان زاڵ بوونی ئەو گوتارە خەیاڵییەیە كە بەهەشتی وەهمی درووست كردووە و ئینسانی ناچار كردووە قەناعەت بكات؟. هەموو ئەم فاكتەرانە پێشتریش هەبوون بۆ رێگری كردن لەپێشكەوتن، بەڵام فەلسەفە توانی شیكاریان بۆ بكات و كاریگەری لەسەر ئەو نۆرمە هەبێت كە هەقیقەتی جەوهەرە سیاسییەكەی ئاشكرا كردووە، بەڵام كە دژایەتی فەلسەفە كراوە وەكو كەرەستەیەك بۆ گۆڕانكاری، مانای ئەوە نییە ئینسان دەستەوستان دانیشتووە و بیریلە دەرچەیەكی نوێ‌ و هاوچەرخ نەكردۆتەوە.
بایەخدان بەو دۆخەی كە تەواوی ئینسانی نامۆ كردووە لەگەڵ خودی خۆی و تەكنۆلۆژیاو و تەنانەت سرووشتیش، دیاردەیەكە باڵی كێشاوە بەسەر تەواوی جیهاندا، واتە هیچ كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو لەگەڵ كۆمەڵگەیەكی دواكەوتوو، جیاوازیەكی ئەوتۆیان لەنێواندا نەماوە، تەنها لەرووی فۆرمەوە جیاوازن، دەنا وەكو یەك لەئاستی ژیانی خۆیان نامۆن، وەكو یەك دژی ئەو جیاوازییە بەردەوامەی ژیانن كە لەدرامایەكی تاهەتایی دەچێت و هەر رۆژەو دیمەنێكی تراژید كۆمیدی لێ بەخش دەكرێت.

كۆمەڵگەی پۆستمۆدێرن.

كۆمەڵگەی بەشەری نوێ‌ كە بەبێ‌ ویستی خۆی بووەتە كۆمەڵگەی ئۆنلاین، بەبێ‌ ئەوەی ئاگای لەخۆبێت خەریك دەستوپەنجە لەگەڵ ئەو فەزایە نەرم دەكات كە بەناوی پۆستمۆدێرنەوە دیاردەی سەیروسەمەرە درووست دەكات و فەزا دەخوڵقینێ‌، لەكاتێكدا ئەوە ئاشكرایە كە پۆستمۆدێرنیزم ئەو ئەگەرانەی گەورە كردۆتەوە كە بریتین لەو بیرۆكانەی كە لەژێر ناونیشانی (فرە شوناسی و گومان لەسەرد و خوێندنەوەی مێژوو و كێشەی زمان و ئاسانكردنی بونیادگەری،هەر بۆ پاڵپشتی كردن و گەڕانەوەی فەلەسەفەی ماركس بۆ نێو كۆمەڵگەی پۆست مۆدێرن، (فریدریك جایمسۆن)لەكتێبی پۆستمۆدێرنەدا تێزێكی بەناونیشانی 5 پێشنیاری هاوچەرخ بۆ ماركسیزم لەدوای دەیەی یەكەمی ساڵی 2000 بڵاوكردۆتەوە كە لەگۆڤاری (بدایات) ژمارە 5 ساڵی 2013 بڵاوكراوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی خوێندمەوە كە باسی كۆمەڵگەی پیشەسازی دەكات وەكو كۆمەڵگەیەكی ماندوو بەدوای ئەلتەرناتیڤ دا دەگەڕێت، هەروەها باسی تێكهەڵكێشانی ئەو فكرانە دەكات كە لەسەروەختی مۆدێرنەدا هاتن، ئەو پێیوایە كە مادام مەعریفە كۆمابوونی كولتوور و فەلسەفەی گەلانە، كەواتە دەتوانین ماركس تێكەڵ بەبیرۆكە نوێیەكانی پۆستمۆدێرنە بكەن، لێرەوە بۆم دەركەوت كە ئەوەی ماركسی خستبووە دەرەوەی بیری كۆمەڵگە و میتۆدی خوێندن و ناشیرین كردنی تیۆرەكە و پەراوێزخستنی لەنێو كتێبخانەكان، وەكو مەترسییەك بۆ سەر هەموو كایەكانی ژیان نیشان درابوو، بەتایبەتی ئاین و نەتەوە و دەوڵەت و كولتوور، ئەو خوێنەرانە بوونە كە بەپاڵپشتی هێزی سیاسی دەرەكی و بەپاڵپشتی هێزی دواكەوتووی كۆمەڵگە، ماركسیان وەكو كارتێكی دیكەی سیاسی كارپێكراو و دوژمنیان بۆ درووست كردووە،هەروەكو ئەوەی (جۆ مەكارس)سیناتۆری ئامریكی لەسەدەی رابردوو دژایەتی ئەم فەلسەفەیەی دەكرد و رێگری لەچاپ و بڵاوكردنەوەی ئەو تێزانە دەكرد كە ماركس پێشكەشی هیومانیزمی كردووە، هەروەها ئەو خوێنەر و نووسەرانەی سەركووت دەكرد كە لەژێر كاریگەری تێزەكانی ماركس بوون و بەرهەمیان هەبوو.

ئەو موناقەشە نوێیەی كە پشتگیری ماركس دەكات لەدونیای پۆستمۆدێرنەدا وەكو ئەلتەرناتیڤ تەماشا بكرێت، ئەوەیە كە پۆستمۆدێرنەكان بۆیان دەركەوت سەرمایەداری بەتەنها ناتوانێ‌ چارەنووسی خۆی دیاری بكات و كۆتایی بەقەیرانە جیاوازەكان بهێنێ‌، ناشتوانێ‌ بەرگری ئابوری لەخۆی و لەو فۆرمە ژیانە بكات كە جێكەوتەی كردووە و كردوویەتی بەواقیعێكی هەرزكراو، ناشتوانێ‌ فۆرمێكی جوان بەدیموكراسی و هەڵبژاردن بدات كە تاكە شانازی دوا بەرهەمی ئیستاتیكی سیاسی سیستمەكەیەتی و ریكڵامی بۆ دەكات، چونكە دەركەوتووە بەشداری سیاسی تەنها بەشداری نوێنەر نییە بۆ پارلەمان و ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە رێگەی بەهەموو دژەكان دا تاكو بەشداری سیاسی بكەن لەژێر ناونیشانی جیاوازی، بەتایبەتی ئەدیب و نووسەر سەركووت دەكرد، چونكە لەژێر كاریگەری تێزەكانی ماركس بوون، لەكاتێكدا مومكینە ئەم تێزە كەڵكی لێوەربگیرێت و جارێكی تر بخوێنرێتەوە.

خوێندنەوەیەكی ناڕاستەوخۆ

من لێرەدا بۆ ئەوەی جارێكی تر بەفكری نوێ‌ و بەعەقڵێكی سەردەمیانەوە ماركس بخوێنینەوە، چەند پێشنیارێك دەخەمە ڕوو.
پێشنیاری یەكەم: دەركەوت كە سەرمایەداری تەنها سیستمی بەرهەمهێنان نییە، بەڵكو دابەشكاری سیستمە لۆكاڵیەكانیش كەوتۆتە سەرشانی، ئەویش ئیدارەدانی سیاسەت و ئابوری هەمووئە وڵاتانەشە كە خۆیان خاوەنی كارێكتەری خۆیان نین، كەوابوو لەدوای پۆست مۆدێرنەوە سەرمایەداری بۆی دەركەوتووە كە هەموو كەلێنەكانی بۆ پڕناكرێتەوە، بەتایبەتی ئایدیای فكری، هەر بۆ نموونە لەدوای هاتنی كۆڤید 19 و كەرەنتینە كردنی تەواوی دونیا، چارەسەری بە سەنتەركردنی ئابوری پێنەكرا، تەنها شتێك كە كردی ئەویش درووست كردنی ململانێ بوو لەنێو كۆمپانیاكان، هەروەها ئەو جەنگە نادیارەش كۆتایی پێنەهاتكە پێی دەگوترێت جەنگی كۆتایی هەموو قۆناغەكان، كەوابوو دەبێت پڕۆژەی تیۆرەیەكی نوێ‌ كە چاوەڕوانكراو نییە پێشنیار بكرێت، ئەویش زەمینە خۆشكردنە بۆ چەپ و ماركسیەكان كە بەشدارییەكی هێمنانە و لۆژیكیانەی سیاسەت و ئابوری بكەن، تاكو رێگە لە كۆنترۆِڵ و قۆرخكاری بگرن لەبازاڕەكاندا، یان لەلیڤڵی ململانێ ئابوریەكان و كایەكانی دیكەشدا پشكیان هەبێت، ئەمە هەنگاوی یەكەمە بۆ نەهێشتنی ئەو جیاوازیە چینایەتیەی كە كۆمپانیاكان درووستیان كردووە و خودی سیستمی سەرمایەداری هاوچەرخ ناتوانێ‌ كۆنترۆڵی بكات.
پێشنیاری دووهەم: شیكردنەوەی تیۆری قەبوڵكردنی جیاوازی سیاسی و بەهاوڵاتی بوون و ململانێی سیاسی و دەوری هاوڵاتی لەیەكلایی كردنەوەی هێز لەرێگەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، چونكە دەركەوت هەموو ئەو فەزایەی كە سیستمی سەرمایەداری خوڵقاندوویەتی، تەنها بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خۆیەتی و هیچی تر، دەنا لەهیچ شوێنێكی دونیا بەدەنگی خەڵك هێز یەكلایی نەبۆتەوە و باڵانسی هێزیش رانەگیراوە، باشترین نموونەش ئەو دەوڵەتانەن كە لەدوای 6 مانگ لەدەنگدان دۆخی سیاسی سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت و دەسەڵاتیش دەستاو دەستی پێناكرێت، ئامریكا كە رابەرایەتی سەرماداری دەكات، بینیمان چۆن لەنێوان ترامپ و بایدن نزیكەی ساڵێكی پێچوو، دەسەڵات دەستاودەستی پێنەكرا، خەڵكیش بەناچار چوونەوە قاڵبی خۆیان و هیچ دەورێكیان نەبوو لەیەكلایی كردنەوەی باڵانسی هێز، هەروەها بەردەوامبوونی جەنگ لە رۆژهەڵات و بۆرما و ئەفغانستان و دواترینیش ئۆكراینا و روسیا بوو.

پێشنیاری سێهەم: هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر ئەم سیستمە نوێیەی كە ناومان ناوە سەرمایەداری هاوچەرخ، ئەوەیە كە بەپێچەوانەی رابردوو، میتۆد و پراكتیك پێكەوە لەژێر پەرچەمی شۆڕشی نوێ‌ مانیفێست بكەینەوە، بەتایبەتی نوێكردنەوە و شیكردنەوەی هەموو ئەو زاراوە و تێرمە ئابوری و سیاسییانە بەلۆژیكی ئێستا، هەروەها گرێدانی چەمكی ریفۆڕم بە شۆڕشی فكری دژ بە ئایدیۆلۆژیای حیزبی كە بەهەموو ستایلەكانیەوە ئەزموون كراو چارەسەری ژیانی نەكرد، بەتایبەتی كۆنترۆڵ كردنی كۆمەڵگە لەرێگەی ئاین و نەتەوە و دواجاریش سۆسیال دیموكرات كە وەهمی بۆ تەواوی كۆمەڵگەی بەشەری درووست كرد و شكستی هێنا.
شیكردنەوەی مەزنایەتی هێزی ئابوری و سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسی دەوڵەتانی كۆڵۆنیالیستیبە سەر دەوڵەت و نەتەوە بندەستەكان، پێویستیەكی فكری و تیۆریە كە دەبێ‌ بەرمەبنای تیۆرەكانی ماركس جارێكی دیكە خوێندنەوەیان بۆ بكرێت، چونكە دەركەوت هیچ هێزێكی مەزن بوونی نییە ئەگەر كۆمپانیا و گروپی مافیای چەكفرۆشی و نەوت فرۆشی لەپشتەوە نەبێت، كەوابوو باشترین رێگە گەڕانەوەی فەلسەفەی ماركسە بەرێكخستنێكی دیكەوە، وەڵامی ئەو پرسانە بدەینەوە.
پێشنیاری چوارەم: لەوە تێگەیشتین كە روخانی یەكێتی سۆڤیەت نەبووە كۆتایی ململانێی نێوان ئامریكا و هاوپەیمانەكانی، لەگەڵ روسیای نوێ‌ و هاوپەیمانەكانی كە دەوڵەتی گەمارۆدرا و بێهێنن، لێرەوە بۆمان سەلمێنرا كە جەنگی گەرم و ساردی سەدەی رابردووش، لەسەر بنەمای سەرمایەداری و كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم نەبوو، باشترین نموونەش گەش كردنی ئاگری جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیابوو كە تەنگی بەرۆژئاوا هەڵچنیوە لەرووی ئابورییەوە، كەواتە ئەوەی بەناوی مافی و مرۆڤ و بازاڕی ئازاد و دیموكراسیەتیشەوە بانگەشەی بۆ دەكرا كە ئێستا رۆژئاوا خەریكە پاشەكشەی لێدەكات، تەنها وەكو ئەلتەرناتیڤی ئەو بیرۆكەیە بوو كە سەرمایەداری بەگشتی ترسیان لێی هەبوو.

پێكەولكاندنی هەردوو سیستمی سەرمایەداری و سۆسیالیزم بەمانا فراوانەكەی، باشترین بیرۆكەی پۆست مۆدێرنەیە كە بتوانێ‌ هەم سیستمەكە لەو تەنگەژەكانی ئابوری و سیاسی رزگار بكات، هەم بتوانێ‌ كۆمەڵگە دژەكان ئاشت بكاتەوە، هەم خەڵكی هان بدات كە رێگری بكەن لەو مەسرەفگەراییەیكە بۆتە باعیسی دەوڵەمەندبوونی هەرچی زیاتری كۆمپانیاكان، گرەوی ئەمەش لەوەدایە هەم بەهایەك بۆ كۆمەڵگەكان بگێڕنەوە، هەم كێشەی قەوارە دەوڵەتی نەتەوەیی و دەوڵەتی ساختەی درووستكراو چارەسەر بكەن كە لەدوای یەكێتی سۆڤیەتەوە ئەم مۆدێلە زیاتر پەڕەی سەند.

پێشنیاری پێنجەم: لەدوای هاتنی پۆست مۆدێرنە كە بەشێك لەبیرمەندانی وەكو هابرماس پێیانوایە تەواوكەری مۆدێرنەیە، ماركسیەت تیۆرەكەی بەشێوەیەكی پراكتیكی نوێ‌ لەدونیای سەرمایەداری هاوچەرخ پراكتیك كردووە، ئەویش بەسەر موفرەدەكانی ژیان لەنێو تەكنۆلۆژیا پراكتیك دەكرێت، بەتایبەتی رەخنەگرتن لەو كۆمپانیایانەی كە بەرهەمهێنەری تەكنۆلۆژیا و بەشت كردنی ئینسان كار دەكەن، باشترین رێگە چارەسەر ئەوەیە لەرێگەی پەروەردەوە منداڵ و گەنج فێر بكرێت كە تەكنۆلۆژیا تەنها بۆ بەدەستهێنانی داتایە، نەك بەشتكردن و بەكۆیلەكردنی ئینسان، تاكو بیر لەهیچ شتێكی تر نەكەنەوە، ئەم پەروەردەیە لەسەریەتی بەرەنگاوڕەنگی و كراوەیی و دوور لەئایدیای وشك،جارێكی تر خۆی پێناسە بكاتەوە و موقاشەی دواچارەنووسی ئینسان بكات.

گرینگی ئەم زیادكردنە رۆشنبیرییەی كە پەرچەكردارە بەسەر ماركسیزمی كلاسیكیدا، تەنها ئابوری نییە، بەڵكو مۆڕاڵیشە، هەروەها ململانێیە لەسەر گەرانەوەی بەها بۆ شتەكان كە كۆمپانیاكان لەرێگەی كاڵای ناپێویستەوە بەرهەمیهێناون و خەڵكیش بەو پێوەرە دژایەتی ماركسیزم دەكەن، كەوابو ئەم باڵانسە شمولی ئەو ئیمپریالیزمە ناكاتكە لەرێگەی هەناردەكردنی جەنگ و تێكشكاندنی موفرەدەی نوێ‌ بۆ نەهێشتنی بەهای ئینسانی كار دەكات كە بوارێكی رۆشنبیری فراوانی داگیر كردووە، واتە پێچەوانەكە لێرەدا ئەوەیە دژایەتی سیاسەتی موژدە بەخشی ئاینی و سیاسی نەكرێت، بەڵكو هۆكارەكانی گەڕانەوی ئەو بەهایانە بكرێت كە میتۆدێكی نوێ‌ بۆ خوێندن و بۆ پركردنەوەی ئەو بۆشاییەی كە لەنێو تەواوی كۆمەڵگەكان بۆتە دیاردە.

لەسەر بنەمای بەركاربەر كە مێژوویەكی هەیە لەگەڵ هاتنی سەرمایەداری كلاسیكدا دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم كراوە، هەروەها بۆتە ستایلێكی ژیان، بەتایبەتی مەسرەفگەرایی و بێ‌ بەهاكردنی هێزی كار و هێز و ئیرادەی تاك و گشت لەبەرامبەر هێزە ئابورەكەی بازاڕ، زیادكردنی بێكاری و مشەخۆری و كاری نەگونجا و كردنیان بە بابەتێكی باو، كاركردنی نوێ‌ ئەوەیە كە متۆدی بەراوردكاری جارێكی تر لەهەموو كایەكاندا كاری پێبكرێت، هەروەها پراكتیك كردنەوەی موناقەشە لەسەر ئیشكالیاتی سەرمایەداری پۆستمۆدێرنیزم لەگەڵ پلۆرالیزمی ئاینی و كۆمەڵایەتی، هەروەها گەڕانەوەی چینی ناوەندی كۆمەڵگە كە ئۆرستۆكراتیەكانە، وەكو چینێكی كارا بۆ ناو كۆمەڵگە و جومگە سەرەكیەكانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و كولتووری و پەروەردەیی، بەمشێوەیە دەتوانین جارێكی تر فەلسەفەی ماركس بگەڕێنینەوە نێو كۆمەڵگە و لەسەر تەواوی كایەكانی تر تیۆریزەی بكەین.

لەكۆتایی تێزەكەیدا ماركس لە كاپیتالیزمدا نووسیویەتی (زۆر لایەن هەیە خاوەن باڵانسی جیاجیان، بەڵام ناتوانن لەبازنەی كەمدا تاوتوێ‌ بكرێن، هەركام لەبەشەكانی دیمۆگرافی و سۆسیۆلۆژیا و ئەنترۆپۆلۆژیا و سایكۆلۆژیا قسەیەكیان هەیە بۆ خۆیان، بەڵام سەرەنجام پاشكۆی ئابورین،بۆیە سەرمایەداری وەك واقیعەتێك كە دێتە ئاراوە، گەورە دەبێت و گەشە دەكات، پاشان هەر خۆی هەرەس دێنێت و دەمرێت، كتومت ئەم هەقیقەتە لەسرووشتدا هەیە، لەبوونەوەرە كۆمەڵایەتیەكان و تاكەكان و ئایدیاكان و دامەزراوەكانیدا بەدی دەكرێت). كەوابوو خۆ بەریالیزەكردن لەدواجاردا خۆ هەڵسەنگاندنە لەئاست قەیرانەكاندا.

سمکۆ محەمەد

————————————–

سەرچاوەكان
1: مابعد الحداثە، أو المنطق الثقافی لرأسمالیە ألمتاخرە. ترجمە بشیر السباعی. الحوار المتمدن.
2: د. عەبدلعەلی مقبل. ماركس كێ‌ بوو. وەرگێڕانی بۆ كوردی. مەجید مارابی و جواد حەیدەری. دەزگای ئایدیا 2020.
3: القومیە والاستعمار والادب . دیری: یوم میدانی، 1988. مجموعە من ثلاثة كتیبات یوم میدانی بقلم فریدریك جیمسون وتیری إیغلتون. ترجمە.ایدوارد سعید
4: زیاتر لەتلیاك. كۆمەڵێك تیزی ماركسی. وەرگێڕانی. بابان ئەنوەر و پێشرەو محەمەد و هێمن خالید. ناوەندی رۆشنبیری و هونەری ئەندێشە. 2018.
5: هینری لۆڤیفرە. سۆسیۆلۆژیای ماركس. وەرگێرانی. ئەرسەلان حەسەن. دەزگای ئایدیا. 2020.
6: تیری ئیگلتۆن. بۆچی ماركس لەسەر هەق بوو. وەرگێرانی پێشڕەو محەمەد. دەزگای ئایدیا. 2015.




شوعییه‌ت و پرسی عیشق و خۆشه‌ویستی.. سەلام عەبدوڵڵا

كۆلنتای ده‌ڵێ: (خۆشه‌ویستی ده‌بێت به‌ عیباده‌تی مرۆڤایه‌تی) و ده‌بینین پیاوسالاره‌كان:

  • ‌(خه‌ج و سیامه‌ند، شیرین و فه‌رهاد)یان خۆشده‌وێت و هاوسۆزیانن، به‌ڵام وه‌ك كه‌سوكار قبووڵیان ناكه‌ن.
  • له‌به‌ر خۆیان گۆرانی عیشق و خۆشه‌ویستی ته‌نانه‌ت بێشه‌رمانه‌(مه‌مكی خڕ كرد)ده‌ڵێنه‌وه‌ و بانگه‌وازی كوشتنیش ده‌كه‌ن(ئه‌گه‌ر به‌ خۆت رازی بیت، دایكت ده‌رمانخوارد كه‌م) و سێكسیترین گۆرانی ده‌ڵێن و هه‌ڵپه‌ڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن!
  • به‌ شان و باڵای خۆشه‌ویسته‌كانیان هه‌ڵده‌ڵێن، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و‌ كه‌سه‌ هه‌مان گۆرانی بۆ مێیینه‌‌ خزمه‌كانی بڵێت.
  • هه‌ر چۆن له‌ مزگه‌وت ژن و پیاو جیاده‌كه‌نه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ناو خێزان و قوتابخانه‌ و…هتد.
    سیستێمی پیاوسالاران به‌ زه‌بری نه‌ریتی قه‌ده‌غه‌، توندكردنی مێینه‌ له‌ ناوماڵ و سزادانی كه‌سایه‌تی و هه‌ست و سۆزیان له‌ فه‌زای دووڕوویی، ناپاكی، درۆ و قینه‌ و غیره‌…هتد، وه‌ك موڵك و(شت)ی تایبه‌ت ره‌فتاریان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و‌ ژان و خه‌م و نائومیدی و خوێنی ژنان لێكه‌وتۆته‌وه‌.
    خۆشه‌ویستی (دانایی و به‌هه‌ره‌ی بوونی مرۆیی)، كه‌چی ده‌سه‌ڵات و ئاینزاكان له‌ دژیدا راده‌وه‌ستن و به‌ ره‌وشت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پاشماوه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری به‌ بێڕه‌وشتی و به‌ڕه‌ڵایی و شه‌رم و”بێشه‌ره‌فی”مۆریان كردووه‌:
    یه‌كه‌میان ده‌یه‌وێت رابردوو به‌ زیندوویی رابگرێت، دووهه‌مه‌كیان وه‌ك بازرگانێكی ساخته‌چی له‌گه‌لیان یه‌كده‌گرێته‌وه‌و هاوكات كۆت و زنجیری هاوچه‌رخ له‌ مل ژنان ده‌كه‌ن.

ژنان به‌ بێده‌نگی و بێده‌سه‌ڵات له‌ ئاستیاندا رانه‌وه‌ستاون‌ و هه‌موو شێوه‌كانی خه‌باتی ئازادیان ‌گردۆته‌ به‌ر و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌‌ زۆره‌ملی و سته‌م و فرتوفێڵ و فه‌نتازیای پیاوسالاران رزگاریان ببێت.
ئه‌لكسه‌نده‌ر كۆلنتای له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی پێیانده‌ڵێ:(خودی خۆشه‌ویستی وزه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ی مه‌زنه‌، ئاسۆی روحی ئه‌وه‌ی ده‌یبینی و ئیلهامی پێده‌به‌خشێ، ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رینده‌كات. گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت مرۆڤایه‌تی هه‌ستی ده‌كرد دزراو و ئينكار و نه‌فره‌لێكراوه‌. هیچ گومانم نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی له‌ دواڕۆژدا ده‌بێت به‌ عیباده‌تی مرۆڤایه‌تی.)
خۆشه‌ویستی هه‌ر به‌(وزیه‌كی داهێنه‌ر) بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی نه‌زانراوه‌:
لینین له‌ وته‌یه‌كید ده‌ڵێ: شوعییه‌ت ده‌بێ له‌ گه‌ل خۆیدا زاهدی نه‌هێنێ، به‌ڵكو شادی و خۆشییه‌ك كه‌ پله‌ی كه‌ماڵی ژیانی خۆشه‌ویستیش بیورووژێنێ….نه‌ وه‌ك خۆشه‌ویستی پیاوانی ئاینی و نه‌ وه‌ك دۆن جوان و نه‌یش وه‌ك به‌كارهێنانی لووتبه‌رزێكی دووڕوو بۆ خۆسه‌رقاڵكردن.)
لێره‌ به‌هۆی فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی، زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ناچاری بۆ ده‌ربازبوون له‌ كۆت و زنجیره‌‌كانی پیاوسالاری كه‌‌ هاوشێوه‌ی پۆرنۆگرافیه‌‌ وهوشیاری تێكده‌دا‌، په‌نا بۆ دووڕووی ده‌به‌ن و، ئه‌وه‌ی له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ئاساییه و كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌ نیه‌‌، لێره‌ وه‌ك”جنۆكه‌”به‌ هه‌زار شێوه‌ به‌ نهێنی ئه‌نجام ده‌درێن. زۆر هه‌یه‌ ئیراده‌ی و ویستی پیاوه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام روحی له‌ شوێنێكی تره‌. له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری گۆرانییه‌كان ژن ده‌هێنرێنه‌ ئاستی جه‌سته‌ی. ئه‌ی كه‌سایه‌تی، كه‌رامه‌ت، ویژدان و بیر و هه‌ڵویست و هوشیاری و ئاره‌زووه‌كانی؟!
له‌ ژێر ئه‌و فشاره‌ شێتانه‌یه‌، كچان ناچاركراون خۆیان له‌گه‌ل دنیابینی پیاوان بگونجێنن و به‌ ره‌واڵه‌ت ملكه‌چی”فه‌رمان و سنوره‌”درۆزنه‌كان ببن، ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسی. ئه‌وجا هه‌زاران خێزان هه‌یه‌ هیچ شتێكی سۆزداری ژن و پیاوه‌كه‌ به‌یه‌ك نابه‌ستێته‌وه‌(هه‌ر چركه‌یه‌كی مه‌رگێكی راسته‌قینه‌یه‌، هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانین، خه‌مۆكی و بێزاری و وێرانی كه‌سایه‌تیه‌ و جووتبوون وه‌ك ئه‌ركێكی بێتام به‌ هه‌ستی زه‌وتكردن). كه‌م نین ئه‌و كچانه‌ كه‌ بوون به‌ قوربانی ساده‌ترین مافی مرۆڤ.
تێگه‌یشتنی لیبڕاڵی و به‌ناو”ئازاد”بووه‌ به‌ ته‌واوكه‌ری پیاوسالاری شێوه‌ كۆنه‌كه‌ی( له‌شفرۆشی به‌نهێنی، فره‌ژنی، گه‌شتی سێكسی بۆ وڵاتانیتر، لاقه‌ی كچان له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان، شێوه‌ زۆره‌كانی هاوسه‌رگیری كاتی”حه‌ڵاڵ”، سێكس به‌ نهێنی له‌پال هاوسه‌ری فه‌رمی). ئه‌و دووڕووییه‌ به‌ زه‌بره‌ به‌ مه‌لها، له‌شفرۆشی، كچانی قومارخانه‌ و مه‌یخانه‌ و دوكان و سه‌نته‌ری نه‌رگیله، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج وته‌نانه‌ت و صالۆنه‌كان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆری ناڕاسته‌وخۆ به‌كارده‌هێنرێن بۆ بازاڕی سێكس.‌ ئه‌وجا لایه‌كیان به‌ ناوی”شه‌رف و نه‌ریت و ئاین” هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و هه‌زار تانه‌ و ته‌شه‌ر هه‌ڵده‌واسن و خۆیان به‌ پارێزه‌ری پیاوسالاری كۆنه‌كه‌ پیشانده‌ده‌ن كه‌ دژی ژنانه‌ و لاكه‌ی تر به‌ناوی”شارستانیه‌ت و ئازادی ومافی مرۆڤ” بێڕه‌شترین و خوێڕیترین نموونه‌ی پیاوسالاری ئه‌نجامده‌ده‌ن دژ به‌ ژنان: دنیایه‌ك له‌ درۆ، دنیایه‌ك به رۆژانی ساخته‌ی دڵته‌زێن.‌
ژنان له‌ دنیای پیاوسالاری به‌ هه‌ردوو رووكه‌یه‌وه‌ له‌ بواری خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری له‌ناو كاره‌سات، ئاژاوه‌، پشێوی، نامۆیی، شكاندنی كه‌رامه‌ت، كه‌سایه‌تی و وێرانی رۆژه‌كانیان به‌رێ ده‌كه‌ن.
كۆلنتای ده‌ڵێ: ئه‌م چه‌رخه تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ غیابی”هونه‌ری خۆشه‌ویستی”. مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی نازانن په‌یوه‌ندییه‌كی روون و پرشنگداریان هه‌بێت و له‌ شه‌قه‌ی باڵ بدا، به‌های هاوڕێتی سۆزداری نازانن. خۆشه‌ویستی ئیمڕۆ یان تراژیدیایه‌كی جه‌رگبڕه‌ یان سه‌ڕه‌ڕۆییكی سووك و رووكه‌شه‌. ده‌بێ مرۆڤایه‌تی له‌م قه‌یرانه‌ رزگار بكه‌ین. خه‌ڵك رابهێنین بۆ ژیان له‌ كاتژمێره‌ دڵخۆش و روونه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌مه‌كان باریان گران بكات. سایكلۆژیای مرۆڤ ئاماده‌ نابێت بۆ پێشوازی له‌ خۆشه‌ویستی مه‌زن‌ و پاكژ له‌ لایه‌نه‌ تاریكه‌كانی گه‌ر به‌ قۆتابخانه‌ی هاوڕێتی عاشقانه‌ تێنه‌په‌ڕێت.)
خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ترین بیرمه‌ند بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ چه‌ندین هۆنراوه‌ ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌‌و مرۆڤ سه‌رسام ده‌كه‌ن:

(جێنی! ئایا چاكه‌ی پایه‌به‌رز‌ هی منه‌؟ ئه‌ی روح شیرین، تۆ منت خۆشده‌وێت؟
ئای جێنی جێنی تۆ منت خۆشدەوێت‌…) و
(…ئه‌م گۆرانیانه‌ ببه‌
كه‌ تژین له‌ ئاوازه‌كان.
ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ ببه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م پێكانت
به‌ ساده‌ییه‌وه‌ به‌ ئه‌ژنۆدا ده‌چن)….
(ده‌بینی؟
ره‌نگه‌ هه‌زاران به‌رگ بنووسم
و له‌ هه‌ر رسته‌یه‌كدا بنووسم”جینی”
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شد تێدا دنیایه‌ك له‌ فكر،
گرێبه‌ستێكی ئه‌به‌دی و ئیراده‌یه‌كی نه‌گۆر شاراوه‌ته‌وه‌.)
نووسه‌ری ئه‌و شیعره‌، كاڕڵ ماركسه‌، پێش ئه‌وه‌ی سەرمایە بنووسێت، شیعری به‌ باڵای خۆشەویسته‌كه‌ی(جینی) دەگوت. به‌داخه‌وه‌ له‌ بڵاوكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ماركسی، بایه‌خ به‌ به‌رهه‌مه‌ شیعرییه عاشقانه‌كانی نه‌درا.
وزه‌ی خۆشه‌ویستی كرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌قاو و سه‌ركوت و سووكده‌كرێ. نه‌ لایه‌نه‌ ره‌شه‌كانی ره‌وشتی كۆن له‌ گۆڕنراوه‌و نه‌ ئه‌مه‌ی ئێستا بره‌وی هه‌یه‌، كه‌رامه‌ت بۆ ژنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. خۆشه‌ویستی و ره‌وشتی نوێ پێویستی به‌ سیستێم و ده‌سه‌ڵاتی نوێ هه‌یه‌ كه ‌ئێستا دوژمنانی سه‌رسه‌ختی هه‌یه‌ و پایه‌كانی زۆر لاوزن و تا رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری باڵاده‌ست بێت‌، ژنان باجێكی بێوێنه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ له‌به‌رده‌می دانه‌نیشتوون و موقاوه‌مه‌تیان دژ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ده‌مانگه‌یه‌نێ به‌‌ كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی كه‌ تێدا سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و، كه‌سایه‌تی ده‌بێته‌ خاوه‌ن بڕیاری یه‌كه‌م نه‌ك دووهه‌م و پاشكۆ و، ئازادبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ئازادبوونی له‌ كاری ناوماڵ و رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ به‌ڕێوبه‌ردنی كۆمه‌ڵگا ده‌بینێت(چیتر ژن كه‌رت كه‌رت ناكرێت بۆ رۆڵه جیاجیاكان) و له‌گه‌لیدا مرڤایه‌تی بوونی مرۆیی وه‌ك ئینسان ده‌بێته راستی‌ و له‌ به‌ڕه‌ڵایی و كوشتن و خۆكوشتن و هه‌ژاری و به‌ ریكلامكردنی كه‌سایه‌تی و بێكاری و ئه‌ركی به‌خێوكردنی مناڵ و خۆسه‌پاندنی پیاوسالار رزگارمان ده‌بێ.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ پێویسته‌‌ پرسی ژن له‌ رێكخراوه‌كانی ژنانی ده‌سه‌ڵات و به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمیه بۆرژواكان‌ رزگارببن و پێگه‌ی و توانا و هێزی هوشیاری، كلتور، رێكخستن و خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی ژنانی شیوعی له‌ناو حزبێكی شیوعی به‌هێزببێت.




هه‌ڵویستی شیوعییه‌ت له‌باره‌ی له‌شفرۆشی.. سەلام عەبدوڵڵا

له‌ 1848تا نووسینی ئه‌م وتاره‌، دنیابینی بۆرژوازی و ئاینیه‌كان به‌ ئیسلامێكانه‌وه‌، تۆمه‌تی به‌ڕه‌ڵایی، له‌شفرۆشی، بێڕه‌وشتی و”خۆشه‌ویستی ئازاد” ده‌خه‌‌نه‌ ئه‌ستۆی بیروباوه‌ڕی شیوعییه‌كان، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وانن ئه‌ندازیار و زه‌مینه‌خۆشكه‌رن بۆ له‌شفرۆشی به‌چه‌ندین شێوه‌ و بیانوو و فه‌رمان: به‌ گوێره‌ راپۆرتی(Fodation Scelles) له‌سه‌ر ئاستی جیهان 160ملیارد ئۆیرۆ له‌ كاری له‌شفرۆشی ده‌ستكه‌وتووه‌. هه‌روا له‌ راپۆرتی(Global Report on Trafficking in person 2018)كه‌ له‌ 2019 له‌ ڤین بڵاوكرایه‌وه‌: له‌ 24هه‌زار حاڵه‌ت به‌ به‌ڵگه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بازرگانی به‌ مرۆڤ ساڵی2016 له‌ 142 وڵات و سته‌مكاری جنسی 59% و 34% كاركردنی زۆره‌ملێ ‌پێكده‌هێنن. به‌رفراوانی له‌شفرۆشی به‌خۆی سیستێمی سه‌رمایه‌داری پیاوسالار كوردستانیشی گرته‌وه.
له‌ساڵی 2002حكومه‌تی(سۆسیالدیموكرات و سه‌وزه‌كان)ی‌ ئه‌ڵمانیا یاسای له‌شفرۆشیان ده‌ركرد و به‌(پیشه‌یه‌ك وه‌ك پیشه‌كانیتر) راگه‌یاند. له‌ ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 500000هه‌زار ژن له‌ بواری له‌شفرۆشی كارده‌كه‌ن و 70-8-% بریتین له‌ كۆچبه‌رانی ژن به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا. پاشان ئه‌منستی ئینترناسیول له‌ 2015 خه‌ڵكیان توڕه‌كرد كاتی رایانگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت له‌داهاتوودا كاربكه‌ن بۆ یاساییكردنی له‌شفرۆشی له‌ جیهان.‌
سه‌رمایه‌داری پیاوسالاری جیهانگیر، ئه‌مجاره‌یان به‌ رێگای به‌رنامه‌ی لیبڕالیزمی نوێوه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌ڵمانیا وه‌ك شیوعی و چه‌یه‌كان ناویان لێناوه‌(ده‌وڵه‌تی گه‌واده‌كان‌)، به‌ڵكو باڵی گه‌وادی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانیش كێشراوه‌. سیستێمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌وادی”خوێڕیترین قاره‌مانی پیاوسالاری” ژێرده‌سته‌یی ژنی له‌شفرۆشی، جیهانگیركرد‌.
ئێستا لێره‌ش و له‌ هه‌موو وڵاته‌ ئیسلامییه‌كان له‌پاڵ جۆره‌ فره‌كانی له‌شفرۆشی ئاشكرا و نهێنی ناوخۆیی و(به‌ناو ئاینه‌وه‌ نزیكه‌ی 24جۆر هاوسه‌رگیری”حه‌ڵال” كراوه ‌. له‌شفرۆشی له‌ دنیا وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كیتری پڕ قازانج، هاورده‌ده‌كرێن وله‌ خزمه‌تی سیستێم و حزبه‌ پیاوسالاره‌كانه‌.
ئایا هه‌ڵویستی بیرمه‌نده‌ تیئۆری، سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ شیوعییه‌كان چییه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌؟
ئه‌لكسه‌نده‌ر كۆلنتای(به‌رپرسی حكومه‌تی سۆڤێت بۆ به‌گژداچوونی له‌شفرۆشی، هاوكاری لینین و وه‌زیری كۆمه‌ڵایه‌تی) وه‌ك رابه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ژنانی شیوعی دنیا له‌ كتێبی(ژنی نوێ، لاپه‌ڕه‌ی29) ده‌ڵێ: به‌ڵام سایكلۆژی ئینسانی تووشى تێگچوونی گه‌وره‌ش ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی روویتر له‌ رووه‌كانی په‌یوه‌ندی جنسی، مه‌به‌ستم له‌شفرۆشیه‌. “ئایا له‌وه‌ ترسناكتر و ناشرینتر هه‌یه‌ له‌وه‌ی كرده‌ی خۆشه‌ویستی دابه‌زێت بۆ ئاستی زەلیلی و پیشەگەریدا؟”
با هه‌موو دیارده‌كانی نه‌هامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ له‌شفرۆشی و ئازاری جه‌سته‌یی و نه‌خۆشی و تێكچوون و بۆگه‌نبوونی ره‌گه‌ز‌ بخه‌ینه‌لاوه‌و ته‌نها له‌لای كێشه‌ی كاریگه‌ری له‌شفرۆشی راوه‌ستین له‌سه‌ر سایكلۆژیای ئینسانی. هیچ شتێك نیه‌ روح بكوژێت و وشكی بكات وه‌ك كڕینی له‌شفرۆش یان فرۆشتنی ‌زۆره‌ملێ. له‌شفرۆشی خۆشه‌ویستی له‌ دڵان ده‌كوژێنێته‌وه‌.)

ئێمه‌ له‌شفرۆشی له‌ناو ده‌به‌ین!
به‌درێژایی ده‌سه‌ڵات، یاسا و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری و ئاینه‌كان هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ و درێژه‌ی هه‌بوه‌ ونموونه‌ نهێنییه‌كانیشی زۆر و به‌رفراوانتر و ترسناكتر بووه‌‌.
دیسان شوعی و چه‌په‌كان به‌ره‌ی دژایه‌تی بازرگانی سه‌رمایه‌داری به‌ له‌شفرۆشی ده‌ستپێكرد:
له‌ بانگه‌وازێكی حزبی شیوعی ئه‌ڵمانیا(DKP) له‌ 28. ئۆگۆست 2015هاتووه‌:
له‌شفرۆشی پاش بازرگانی به‌ چه‌ك و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان زۆرترین قازانجی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌شفرۆشه‌كان به‌ده‌گمه‌ن‌ به‌شیان له‌و قازانجه‌ هه‌یه‌، به‌ڵكو به‌ر گه‌واد و بازرگانان به‌ مرۆڤ. به‌ كورتییه‌كه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 500000له‌شفرۆشه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی به‌دیان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن.
مانشێتی ئه‌م نووسراوه‌یه ئه‌مه‌یه‌: ‌پێویسته‌ له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
له‌ بانگه‌وازی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا به‌ ناوی(له‌پێناو جیهانێك به‌ بێ له‌شفرۆشی) هاتووه‌:
ئه‌ڵمانیا بووه‌ به‌ بۆردێلی(قه‌حپه‌خانه‌)ئۆروپا. له‌م ماوه‌یه‌ كه‌ وڵاتانی دراوسێ كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به‌ مرۆڤ سنوورداركردنی، لای ئێمه‌ بۆ قازانجخوازان بێسووركراوه‌ و پشكی شێر كه‌وتۆته‌ ده‌ستی رێكخرانی قه‌حپه‌خانه‌كان، گه‌واد و بازرگانان به‌ مرۆڤ(…). ئێمه‌ داواده‌كه‌ین:

  • لابردنی تاوانباركردن و چه‌وسانه‌وه‌ی له‌شفرۆشان: سزادانی پاره‌، نابێ رێوشوێنی زۆره‌ملێ دژی له‌شفرۆشان به‌كاربهێنرێت. هه‌ڵوه‌شاندنی باجی سێكس.
  • قه‌ده‌غه‌كردنی(قه‌حپه‌خانه‌) و گه‌واده‌كان
  • قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی سێكس وه‌ك مۆدێلی سویدی.
    … هتد)
    به‌ بڕوای ئه‌م حزبه‌: له‌شفرۆشی: 1- توندوتیژی ده‌روونیه‌. 2- توندوتیژی جه‌سته‌ییه‌. 3- توندوتیژی سێكسی پیاوانه‌. 4- بازرگانی به‌ مرۆڤ و له‌شفرۆشی دوو رووی یه‌ك دراون.
    له‌لای خۆیه‌وه‌ كلارا زێتكین له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی:(لەشفرۆشەکان دووجار قوربانی بەدبەختی کۆمەڵگەی بۆرژوازین، جارێك وه‌م قوربانی سیستەمی موڵکایەتی تایبه‌ت به‌نەفرەتبوو و دواتر قوربانی دووڕوویی ئەخلاقی نەفرەت لێکراویان.)
    تاكژنی به‌بێ هاوڕێتی خۆشه‌ویستی و یه‌كترناسینی كچ و كوڕ له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌سكردن به‌(علی سوننه‌ت الله و رسوله‌) یه‌‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كویلایه‌تی، له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌ت و خود و له‌شفرۆشی: مه‌عقوله‌ كچ و كوڕێك ده‌خه‌نه‌ باوش یه‌كتری به‌ بێ هیچ یه‌كترناسینێك؟
    وەک ئەنگڵس دەڵێت: (تاکژنی و له‌شفرۆشی، ژێرخستنی جه‌سته‌یی ژنانه له‌ مێژووی جیهان‌….لەشفرۆشی، هەرچەندە دژ بەیەکن، بەڵام دژایەتییەکی دانەبڕاوە، جەمسەری هەمان نەزمی کۆمەڵایەتین worum wissenschaft1 له‌ 2007, Arbeiterbewegung und Prostitution).
    له‌باره‌ی هه‌مان بابه‌ت بیبل(بیرمه‌ندی شیوعی)لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا له‌ كتێبی(ژن و سۆسیالیزم) دەنووسێت: (لەشفرۆشی هەروەك پۆلیس، سوپای، کەنیسە و چینی سەرمایەداری دەبێتە دامه‌‌زراویه‌كی کۆمەڵایەتی پێویستی کۆمەڵگای بۆرژوازی).
    هه‌روایشه‌: له‌پاڵ قه‌حپه‌خانه‌كان سه‌رتاپای بازاڕی میدیای بۆرژوازی پڕاوپڕه‌ له‌ ریكلام، گۆڤار، ڤیدیو و فیلمی و كچه‌ مۆدێلی سێكسی به‌ قیزه‌وه‌نترین شێوه‌كانیشی تا ده‌گاته‌ پیشه‌سازی سێكسی پلاستیكی و زۆرییتریش له‌ فه‌نتازیای ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوای پیاوسالار تاوانبار.
    كۆلۆنتای له‌ 1921 وتی: فۆرمه‌ جیاوازه‌كانی له‌شفرۆشی له‌ه كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی له‌ كۆماری كرێكارانماندا به‌رده‌وام به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌ڕوات. ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌لای ئێمه‌ مه‌حكومه‌ به‌ له‌ناوچوون…ژنان ته‌نها له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كاركردنی سو‌دمه‌ند رزگارده‌بن. ئێمه‌ له‌شفرۆشی مه‌حكومده‌كه‌ین، نه‌ك وه‌ك تاوانێكی بێڕه‌و‌شتی‌، به‌ڵكو وه‌ك پێشێلكردنی(ئه‌ركی گشتی كاركردن.).
    بانگه‌شه‌ی ره‌وشتی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی بۆژوا و ئاینه‌ پیاوسالاره‌كان وه‌ك رابردوویان هیچ له‌ سته‌مكاری دژ به‌ ژن كه‌م ناكاته‌وه‌. ئه‌وه‌ نموونه‌ی ژنانی شیوعی و چه‌په‌ چاره‌نووسی ئازادیان گردۆته‌ ده‌ستی خۆیان و به‌ خه‌باتی چینایه‌تی و هه‌ر به‌ رابه‌رابه‌تی خۆشیان لێره‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك مرۆڤایه‌تی له‌ دڕندایه‌تی له‌شفرۆشی رزگارده‌كات و كه‌رامه‌تیش بۆ پیاوانده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.



ماركس و لینین و پرسی هه‌ره‌وه‌زی.. سەلام عەبدوڵڵا

(1)
سێ كوچكه‌ی كاری شیوعی و چه‌پ بریتیه‌ له‌(حزب، سه‌ندیكا و كاری هه‌ره‌وه‌زی)، به‌ڵام له‌ هیچ یه‌كیان بره‌ومان نیه‌. لێره‌ تێڕوانینی ماركس، ئه‌نگلس، لینین و سۆسیالیسته‌كانیتر ده‌خه‌ینه‌روو سه‌باره‌ت به‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی.
كاری هه‌ره‌وه‌زی پێش و له‌ سه‌رده‌می ماركس و لینین تا ئێستا(قۆناغی سه‌رمایه‌داری جیهانگیر)، بووه‌ به‌ پرسی مێژوویی و مۆدێلی نوێی مرۆڤایه‌تی دژ به‌ سه‌رمایه‌داری له‌ به‌رزترین قۆناغی(ئیمپریالیزم). به‌داخه‌وه‌ پاش نزیكه‌ تێپه‌ڕبوونی 6 ساڵ له‌ كاری شه‌وو رۆژمان بۆ سه‌رخستنی بیر، كار، چالاكی، په‌یوه‌ندی و كلتووری هه‌ره‌وه‌زی به‌ هه‌موو هه‌ڵه‌ و نوقسانی و ژێركه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی، به‌ڵام هێشتا له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مین و نه‌مانتوانی له‌ ناو شاری خانه‌قین هه‌نگاوی دووهه‌م دابنێین و له‌ ئاستی شاره‌كان كاری تیئۆری و عه‌مه‌لی له‌باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامنه‌درا.
ئه‌توانم بڵێم(هه‌وڵه‌كانمان سه‌رنه‌كه‌وت‌) و هۆكاره‌كان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نموونه بۆ‌: 1- په‌راوێزخستنی له‌ ئاستی په‌روه‌رده‌و راگه‌یاندن. 2- خۆدزینه‌وه‌ له‌م ئه‌ركه‌. 3- بایه‌خدان به‌ كار و چالاكی سازشكردن. 4- ده‌یان كادر خۆی ته‌رخانكردووه‌ بۆ كاری رێكخراوه‌كانی(كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی)و راگه‌یاندنی”سه‌ربه‌خۆ”. 5- كه‌سانی نه‌زان و بێ ئاگا و دووڕوو و فێڵباز له‌ هه‌ڵویستی ماركس و لینین و ئه‌وانیتر له‌ناو شیوعی و چه‌پ رۆڵی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر له‌ دوژمن گێڕا. جیڤارا ناهه‌قی نه‌بوو وتی:(9 فیشه‌ك بۆ خيانه‌تكارانی ناوخۆ و فیشه‌كێك بۆ دوژمن)! 6- چه‌پی فره‌بێژ و قسه‌ز له‌ مه‌كته‌بیه‌كان وشه‌یه‌كیان له‌باره‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی نه‌دۆڕاند.
به‌م نووسینه‌ دووباره‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هه‌ڵویستی دامه‌زرێنه‌رانی بیری شیوعی:
كاری هه‌ره‌وه‌زی شێوازی جۆربه‌جۆری به‌ خۆی گرتووه‌ و له‌وانه‌ بۆ نموونه‌:
ڤیلی شپیله‌ له‌ گفتوگۆیه‌دا ده‌ڵێ: (یه‌كێتی هه‌ره‌وه‌زی جیهانی له‌ 233 رێكخراو پێكهاتووه‌و له‌ 89وڵات و تێیاندا 800ملیون ئه‌ندام یه‌كیان گرتووه‌. حكومه‌تی لۆلا دس سیلڤیا له‌ سه‌رۆكایه‌تی رابردوویدا له‌ ئه‌رژه‌نتین داوای(ئابووری هاوپشتی)كرد كه‌ 20 هه‌زار كارگه‌ ده‌گرێته‌وه‌. له‌ ئۆروپاشدا له‌ باسكتله‌ند له‌ ئه‌سپانیا و(ئیمیلیا رۆماگنا) له‌ ئیتالیا 4000هه‌ره‌وه‌زی. وێنه‌ی لیبڕالی نوێ ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی بۆ مرۆڤ به‌ده‌وری موڵكایه‌تی ده‌سووڕێت، به‌ده‌وری پاره‌…(-هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤی لیبڕالیزمی نوێی سه‌رمایه‌داریه‌- ئه‌مه‌ ناوی كۆڕێكیه‌ بۆ نموونه‌).
له‌پاڵ ئه‌و ئه‌زمونانه‌، ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌ره‌وه‌زی كوبا، فێنزه‌ویلا و پۆلیڤیا و چه‌ندین وڵات و ئه‌زموونیتر به‌ رۆژئاوایشه‌وه‌. سه‌رمایه‌داری بووه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی تاوان دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و ئیتر ده‌بێ به‌ بچووكترین هه‌نگاو، بیر له‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه‌.
ڤیلی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا:(عه‌داڵه‌تیش چه‌ند ئاستێكی هه‌یه‌، ماركس تاوانباری سۆسیالدیموكراتی كرد به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان ته‌نها بایه‌خ به‌ دابه‌شكردنی قازانجی به‌رهمهێنان ده‌ده‌ن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ خودی مه‌رجه‌كانی به‌رهه‌مهێنان دادپه‌روه‌رانه‌ بكرێت– واته‌ زاڵ ببین به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری- تا ئابووری بكه‌ین به‌ موڵكایه‌تی هه‌ره‌وه‌زی مرۆڤی كارگه‌ر).
‌هه‌ر له‌و كاته‌وه‌، هه‌ره‌وه‌زی شوێنی ململانێی رابه‌رانی سۆسیالیست بووه‌: هه‌ڵویستی سیاسی ماركس دژی لاسال له‌باره‌ی پره‌نسیپ و پراكسیسی هه‌ره‌وه‌زی بوو. له‌باره‌یه‌وه‌ لاسال ده‌یویست هه‌ره‌وه‌زییه‌كان ‌یارمه‌تی پاره‌ و قه‌رز له حكومه‌ت‌ وه‌ربگرن و ماركس دژی وه‌رگرتنی پاره‌ بوو له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی بیسمارك و ده‌یویست به‌رێوبردنی هه‌ره‌وه‌زییه‌كان له‌لایه‌ن خۆدی كرێكارانه‌وه رێكبخرێن.
ئێستا و له‌ رابردوو ماركسیسته‌كانی زۆرێك له‌ وڵاتان پێیان وایه‌ كه‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك دورگه‌یه‌كه‌ له‌ناو ده‌ریای سه‌رمایه‌داری و هه‌روا بۆ په‌ره‌دان به‌ خه‌باتی چینایه‌تی. چه‌وساوه‌كانی كوردستانیش وه‌ك چه‌وساوه‌كانیتری دنیا بنه‌مایه‌كی عه‌مه‌لی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی، به‌ڵام كاری جددی له‌سه‌ری ناكرێت و له‌ ئاستیدا هه‌ر ئه‌ڵێی بتین و له‌بریدا خه‌ریك كار و چالاكی لاوه‌كین كه‌ بستێك نامانباته‌ پێشه‌وه‌.
ماركس له 1850 تا كۆچیدواییی له‌ 1883 په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ل‌ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی به‌ریتانیا و به‌رێگه‌یانه‌وه‌ له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی و بڕوای وابوو كه‌ كرێكاران نابێ چاوه‌ڕوانی رۆژی دوای شۆڕش ببن كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان پێشدێت یان نایه‌‌ت. به‌ڵام لێره‌ ته‌سبیحی سه‌دویه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن و سه‌ردانی ئه‌م باره‌گا و ئه‌و باره‌گا ده‌كه‌ن وئوستادانه‌ ئه‌رك و كاتی خه‌بات و تێكۆشان به‌ فیڕۆده‌ده‌ن.
ماركس له‌ هه‌ركوێ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ل كرێكاران هه‌بوایه‌ پێی وابوو هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك، هه‌ر هه‌وڵێكی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران له‌باره‌ی ئابووری و یارمه‌تیدانی خۆ به‌خۆیی هه‌بوایه‌، پێشوازی لێده‌كرد، چونكه‌ ئاوی خێرخوازی بۆرژوازی ده‌بڕی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لێره‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت: ده‌بینین هاوڕێی شیوعی هه‌یه‌ كار بۆ رێكخراوی خێرخواز یان به‌ مانای خێرخوازی و”كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی” ده‌كه‌ن!
ماركس له‌ 1860 رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌ ئینترناسیونالی یه‌كه‌م و له‌ دیكۆمێنته‌ فه‌رمێكاندا بزووتنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی به‌ به‌شێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری زانیوه‌ كه‌ مانای مێژوویی خۆیی هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌(فۆرمی گواستنه‌وه‌ له‌ شیوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری بۆ شیوعی)ده‌زانی.
ئه‌وه‌ی گرنگ بوو له‌لای ماركس: بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ كارگه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كان بۆ ناكۆكی له‌نێوان سه‌رمایه‌ و كار لابرا، گه‌ر بۆ یه‌كه‌مین جاریش بێت وه‌ك شێوه، كرێكار ده‌بێته‌ سه‌رمایه‌داری خۆی.
كارگه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كان درووستكه‌ری سه‌رده‌من، چونكه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ سه‌رمایه‌دار‌ وه‌ك به‌رپرسی به‌رهه‌مهێنان پێویست نیه‌، هه‌ر وه‌ك چۆن بۆ خاوه‌ن زه‌وییه‌كان بۆ سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی پێویست نین، چونكه‌ وه‌ك گه‌نه‌ ده‌رده‌كه‌ون. ‌
له‌ ساڵی 1864 ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی كرێكاران وه‌ك خه‌ڵاتكردنێك، نووسیویه‌تی‌: ‌بزووتنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك سه‌ركه‌وتنی ئابووری سیاسی كارگه‌رانه‌ به‌سه‌ر ئابووری سیاسی بۆرژوازی‌. ته‌نانه‌ت وه‌ك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر له‌ سه‌ركه‌وتنی دیاریكردنی یاسایی كاتی كاركردن له‌ به‌ریتانیا-10 سه‌عات كاركردن له‌ رۆژێك ساڵی 1847-.
هه‌روا له‌ هه‌مان نووسیندا: نابێ له‌ به‌های ئه‌م ئه‌زموونه‌ گه‌وره‌یه كه‌مبكرێته‌وه‌.
‌ ‌بەهۆی هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی بەرهەمهێنان، کۆمپانیا پیشەسازییەکان به‌ هاوبه‌شی ڕێکخرا و، بە ڕاستی”، نەک بە ئارگیومێنتە تیئۆرییەکان، پێشتر سەلماندوویانە کە بەرهەمهێنان له‌سه‌ر ئاستێكی گه‌وره‌ بەردەوام ده‌بێت و بە هەنگاو لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی مۆدێرن بەبێ بوونی چینی(ئوستاکان)، چینێك له‌-
دەستەکان- مه‌به‌ستی كرێكارانه‌-” جێبەجێ دەکرێت. ئەمەش بۆ یەکەمینجاره‌ سەلمێندرا کە کاری كرێگرته‌، وەک کاری کۆیلە و کۆیلایەتی لەبەردەمیدا تەنها کاتییە و فۆڕمی کۆمەڵایەتی ژێردەستە له‌ناوده‌چێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كرێكاراندا به‌ فۆرمی كاركردنی دوارۆژ.
مارکس ستایشی پێشەنگ و داڕێژەرانی “سیستەمی هه‌ره‌وه‌زی” لە به‌ریتانیا وه‌ك ڕۆبەرت ئۆین و ئەو بەرهەمهێنەر و چاکسازیخوازه‌ کۆمەڵایەتی و سۆسیالیسته‌ یۆتۆبیاكانی كرد.
(ئێمە بزووتنەوەی هه‌ره‌وه‌زی وەک یەکێک لە هێزە بزوێنەرەکانی گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌ناسین…ئه‌م سیستەمه‌ زاڵمه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری هەژاری و ژێردەستەکردنی کاره‌ لە سایه‌ی سەرمایە، دەتوانرێت به‌ سه‌ركه‌وتنی سیستەمی كۆمه‌ڵه‌ی بەرهەمهێنەرانی ئازاد و یەکسان سه‌ركوت بكرێت).
له‌ كۆنگره‌ی سۆسیالیزمی جیهانی له‌ كۆپنهاگن، لینین له‌ وتارێكیدا باسی هه‌ره‌وه‌زی بۆ كۆمیته‌ی پرسی هه‌ره‌وه‌زییه‌كان ده‌خاته‌ روو. له‌ خاڵی یه‌ك و دووی پڕۆژه‌ی حزبه‌كه‌ی هاتووه‌‌: 1- كۆمه‌ڵه‌ پڕۆلیتارییه‌كانی به‌كاربردن دۆخی چینی كرێكار باشتر ده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌ بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌ و مۆدێله‌كانیه‌وه‌، به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه‌(…). 2- گرنگی ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ له‌ پێناوی خه‌باتی جه‌ماوه‌رانه‌ی پڕۆلیتاریادا ده‌كرێت گه‌وره‌تر بێت. به‌ پتشیوانیكردنی كرێكاران له‌سه‌ره‌وه‌ختی مانگرتنه‌كاندا، له‌ سه‌ره‌وه‌ختی كورتهێنان و ته‌نگه‌ژه‌كاندا، له‌ سه‌ره‌وه‌ختی وه‌دووركه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان…هتد.
مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م شارستانییه‌تی نوێیه‌، واته‌ شارستانیه‌تی هه‌ره‌وه‌زی ئازاد، چونكه‌ سه‌رمایه‌داری چه‌نده‌ بیه‌وێت خۆی”نوێ”بكاته‌وه‌، هه‌ر به‌ سرووشتی مرۆڤخۆری خۆی بۆ نموونه‌ سرووشتی(زێده‌بایی و كێبركێ) دیسان مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ باری جه‌نگ و تیرۆر و سته‌مكاری، هه‌روه‌ك چۆن له‌ مێژووی 200 ساڵدا ئه‌نجامی داوه‌. سه‌ركه‌وتنی چه‌پ له‌ وڵاتانی كیشوه‌ری سوور(ئه‌مریكای لاتین) و گه‌شه‌كردنی هه‌ره‌وه‌زییه‌كان له‌ناو خودی وڵاتانی ئۆروپاش پاش رووخانی یه‌كێتی سۆڤێت دیسان ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه‌ مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز ده‌ست له‌ هیوا و ئامانجی خۆی بۆ بنیاتنانی دنیای ئاشتی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی هه‌ڵناگرێت.
دنیابینی ماركس له‌ (سه‌رمایه‌): (كۆمه‌ڵه‌ی مرۆڤی ئازاد كه‌ به‌ ئامرازی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش كارده‌كه‌ن و هێزی تاكی كارگه‌ران به‌ هووشیاری خۆیان وه‌ك هێزی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌رده‌به‌ن MEW23و92)، خه‌یاڵ نیه‌ و
شیوعییه‌ت، واته‌(به‌رهه‌مهێنانی گشتی هه‌ره‌وه‌زییه‌كانه‌ كه‌ تێدا هه‌موو هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گه‌ل به‌گوێره‌ی پلانێكی هاوبه‌ش رێكده‌خرێت- جه‌نگی ناوخۆ له‌ فه‌ره‌نسا، جلدی17، 343‌).
ئێمه‌ له‌به‌رده‌م دووریانی رێگای هوشیاری و پێگه‌یاندنی مرۆڤی هه‌ره‌وه‌زی بۆ ئیمڕۆ و دوارۆژ و رێگای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر به‌ درووشمی درۆزنانه‌ی (ئازادی…دیموكراسی…مه‌ده‌نیه‌ت) كه‌ له‌دواییدا هه‌ر سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه‌یان لێ سه‌وزده‌بێت. به‌داخه‌وه‌ گه‌نجینه‌ی مێژوویی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی، به‌ڵام تاقه‌ یه‌‌ك كتێب شك نابه‌م له‌باره‌یه‌وه‌ نووسرابێت.
لینین له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: (كۆنگره‌ی كۆپنهاگن نیشانه‌ی قۆناغی پێشكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریه‌ كه‌ تێدا ده‌ستی كردووه‌ به‌ راكێشانی هه‌ره‌وه‌زییه‌ پرۆلیتارییه‌كان به‌ ئاراسته‌ی خه‌باتی چینایه‌تی….)
له‌ماوه‌ی 6 ساڵدا و پێشتریش هه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌دراوه‌ كه‌ هه‌ر زوو به‌هۆی نه‌زانی و ناهوشیاری له‌ ئه‌ده‌بی ماركسی، فه‌شه‌لیان پێهێنا. زۆر هه‌وڵدرا بۆ ئه‌وه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی له‌ شاره‌كانیتریش جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام دیسان له‌به‌ر هه‌مان هۆ و هۆكاریتریش له‌لایه‌ن حزب و گروپ و كه‌سانی شیوعی و ماركسیست، پشتگوێخرا(ئه‌و كه‌سانه‌ هیچ له‌بارن له‌ بواری هوشیاری و كلتووری هه‌ره‌وه‌زی). كه‌سانی به‌تاڵ هه‌بوو هه‌ر زوو بوون به‌ رێگر له‌به‌رده‌م خه‌بات بۆ یه‌كریزی سته‌ملێكراوه‌كانی بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌ و، چونكه‌ رتمی ته‌مه‌ڵی، بێ ئومێدی، بێباكی، وتی وتیان ده‌شێوێنی و ده‌یانخاته‌ به‌رده‌م ئه‌ركی چینایه‌تی رۆژانه‌.
له‌به‌ر مه‌زنی هه‌ره‌وه‌زی، پاش 13 ساڵ دووباره‌ وتاری(ده‌رباره‌ی هه‌ره‌وه‌زی)ده‌نووسێت. له‌م وتاره‌ گومانه‌كه‌ی هاوڕێ لینین پێشی 100ساڵ، ئێستا له‌ كوردستان هاته‌‌دی. لینین ده‌ڵێ: (به‌ بڕوای من گرنگی پێویست به‌ هه‌ره‌وه‌زی ناده‌ین. گومانم هه‌یه‌ هه‌مووان به‌ گوه‌ێره‌ی پێویست له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ هه‌ره‌وه‌زی بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه‌.).
هه‌روا ده‌نووسێت: >>ته‌نها << ئه‌وه‌نده‌مان له‌سه‌ره‌ دانیشتوان>> هوشیار<< بكه‌ینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی سووده‌كانی به‌شداریكردن له‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كاندا….ته‌نها هێنده‌ به‌سه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سۆسیالیزم، به‌ڵام ئه‌م >>ته‌نها <<یه‌ پێویستی به‌ شۆڕشێكی سه‌رانسه‌ریه‌ ، پێویستی به‌ قۆناغێكه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی كلتووری له‌ناو ته‌واوی جه‌ماوه‌ردا، بۆیه‌ باشتر وایه‌ كه‌متر فه‌لسه‌فه‌ی لێ بده‌ین) ‌
ئایا ناكرێ ئێمه‌ له‌بری(باس و هه‌وڵی گاڵته‌جاڕی یه‌كڕیزی و سازش له‌گه‌ل سته‌مكاران) له‌ ئێستاوه‌ هوشیاری وكلتووری كار و چالاكی هه‌ره‌وه‌زی‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ به‌هێزبكه‌ین؟ به‌راستی سه‌خت و یوتوبیه‌؟!
پرۆفیسۆر و نووسه‌ر(ئیلما فاته‌ر) له‌ وتاری(هه‌ره‌وه‌زی و ژیانی باش-Buen vivir-) ده‌ڵێ:‌(یوتوبیای راسته‌قیه‌)به‌مانای ئیرنست بلوخ- ئه‌و كاته‌ ده‌بێته‌ سۆسیالیزمی سه‌ده‌ی 21، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی ئێستاماندا له‌گه‌ل ئابووری هاوپشتی و(ژیانی باش) پێكه‌وه‌ گرێبده‌ین، ئه‌وجا ده‌توانین ئه‌ڵته‌رناتیڤی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوومان‌ بكه‌ین به‌جێی متمانه وبۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئیمڕۆ ئۆڤه‌ری گونجاومان له‌به‌رده‌سته بۆ گه‌شه‌پێدانی.
له‌م وتاره‌ هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك هاوكاری خۆبه‌خۆی هاوجه‌م، به‌(مناڵی ده‌ستكورتی) ناوده‌بات و ئاماژه‌ به‌ بۆچوونێكی ڤیلی براند ده‌كات له‌ كتێبه‌كه‌ی(هه‌واڵه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌)ساڵی 1946: كاتێ ده‌وڵه‌مه‌ندبووین نه‌مانوویست ببین به‌ سۆسیالیست. ئێسستا ناچارین ببین.
براند بوو به‌ “سۆسیالیست”، به‌ڵام وه‌ك ره‌وتی سۆسیالیزمی نێوده‌و‌ڵتی(سۆسیالدیموكرات)خیانه‌تیان كرد له‌ سۆسیالیزم و كرێكاران و بوون به‌‌ نه‌وكه‌ری بۆرژوا. ئابووری هاوپشتی بۆ به‌رگریكردن له‌ كه‌رامه‌تی مرۆڤی زه‌لیل و توڕه‌. ئه‌مه‌ زه‌مینه‌ی بۆ هه‌ره‌وه‌زی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21 ره‌خساند وه‌ك ئه‌نجامی راسته‌وخۆی سه‌رده‌می حكومه‌تی مونعم و سیاسه‌تی توندڕه‌وی لیبڕالیزمی نوێ و رووتكردنه‌وه‌ خه‌ڵكی هه‌ژار و ئیتر(به‌دۆلاركردنی) ئابووری په‌كیكه‌وت(…).
ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌رژه‌نتین نیه‌، ده‌یان وڵاتیتریش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ جه‌نگی سه‌ربازی داگیركردن و ئابووری و بازرگانی به‌سه‌ریان سه‌پێنرا‌:
به‌هه‌مان شێوه‌، لیژنه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی رووبه‌ڕووی هه‌ژاری خه‌ڵك بووه‌وه‌: پیره‌ژنی بێ كه‌س و لانه‌واز، باوكێكی بێكار و نه‌خۆش له‌گه‌ل كوڕێكی 12 ساڵانه‌ پێویستیان به‌ ده‌رمان، خۆراك، كرێی خانوو، خانوو، جلوبه‌رگ، قوتابخانه‌، كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌ری، كرێی هاتوچووی كچان بۆ قوتابخانه‌، خوێندكاری بێ ده‌رماڵه‌، قوتابخانه‌ی وێران…هتد.
ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ و كاری راگه‌یاندن یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سوپایه‌ك له‌ نووسه‌ر و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌ت به‌س نه‌كه‌ین به‌ ره‌خنه‌ له‌ پێناو ره‌خنه‌ و فره‌بێژی و گه‌مژاندنی خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و عه‌قڵییه‌تی سازشكاری و له‌ جیاتیان به‌دیلێكی رووسووری عه‌مه‌لی به‌ پشتبه‌سستن به‌ هوشیار و ئیراده‌ و ویژدانی خۆمان دژ به‌ باڵاده‌ستی لیبڕالیزمی نوێ و لێكه‌وته‌ ترسناكه‌كانی پێشكه‌ش بكه‌ین.
له‌و بڕوایه‌ بووین به‌ر به‌ ره‌شبینی و بێزاری ده‌گرین و به‌مه‌ ئومید به‌ رۆژێكی باشتر ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ خه‌ڵك‌. به‌داخه‌وه‌ سووپایه‌ك له‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ رۆشنبیر و چه‌پ ده‌زانن(تاك و ته‌رایان نه‌بێت) رۆڵی بێده‌نگی و په‌راوێزخستنیان هه‌ڵبژارد و به‌مه(به‌ خوشیاری یان به‌ ناهوشیاری)‌ خزمه‌تیان به‌ سته‌مكاری كرد و ئه‌زموونه‌كه‌مان سنووری خانه‌قینی نه‌به‌زاند. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا: ‌
هه‌رچۆن زۆر ئامراز و بیرو بۆچوونی سه‌رده‌می كوێلایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ته‌نانه‌ت سه‌رمایه‌داریش به‌ زمان و شێوه‌ی كار و كات و ئامرازه‌كانی چوونه‌ ناو مۆزه‌خانه‌ی مێژوو، به‌هه‌مان شێوه‌، ده‌كرێ(شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان، نرخ، پاره‌ و بازاڕ) بۆ ئه‌به‌د بخرێنه‌ ناو زبڵخانه‌ی مۆزه‌خانه‌كان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ته‌نها پێویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ستبكه‌ین به‌ كار و چالاكی بۆ بیری هه‌ره‌وه‌زی به‌ چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه‌و بیكه‌ین به‌ ناوه‌ندی ئه‌ركه‌ رۆشنبیری، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و سیاسیه‌كانمان.
——————-

سه‌رچاوه‌ی بۆچوونه‌كانی ماركس:
1-Karl Marx, Inauguraladresse der Internationalen Arbeiterassoziation, in: MEW Bd. 16, S. 11f.
2- Karl Marx, Instruktionen für die Delegierten des Provisorischen Zentralrats zu den einzelnen Fragen,in: MEW Bd. 16, S. 195.
3- Vgl. Franz Oppenheimer, Die Siedlungsgenossenschaft. Versuch einer positiven Überwindung des Kommunismus durch Lösung des Genossenschaftsproblems und der Agrarfrage, Leipzig 1896.
4 -Karl Marx, Inauguraladresse, in: MEW Bd. 16, S. 11

  • 5 Karl Marx, Instruktionen, in: MEW Bd. 16, S. 195f.
    6- Vgl. Karl Renner, Sozialismus, Arbeiterschaft und Genossenschaft. Skizze einer ökonomischen Theoriedes Genossenschaftswesens, Wien 1931.
    7- Karl Marx, Das Kapital. Kritik der politischen Ökonomie, Dritter Band, in: MEW Bd. 25, S. 45
    8- Karl Marx, ebd.
    9- Karl Marx, Das Kapital. Kritik der politischen Ökonomie, Dritter Band, in: MEW Bd. 25, S. 400.
    10- Siehe Karl Marx, Das Kapital. Kritik der politischen Ökonomie, Dritter Band, in: MEW Bd. 25, S. 401f.

11- Karl Marx, ebd




سەبارەت بە ئێکۆسۆسیالیزم… وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: هێمن ئەمانی – فواد

مارکسیسزم و ئێکۆ سۆسیالیزم
مارکس بازنەی سەرمایەداری لە سێ پیتدا کورت کردۆتەوە: “م-س-م”. ڕەوتی بەرهەمهێنان بە پارە “پوڵ” واتە “م” دەست پێدەکات. ئەم پارەیە بۆ بەکارهێنانی کرێکاران، سەرچاوە سروشتییەکان و پیشەسازی بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی کاڵا “شتومەک” سەرمایەگوزاری دەکرێت واتە “س”. دواتر ئەو کاڵا بەهەمهێنراوانە بە نرخێکی زیاتر لە تێچووی سەرەتایی خۆی دەفرۆشرێتەوە کە ئەمەش بە واتای “م” دێت. شێوازی گۆڕانی کۆی پارەی تێچووی سەرەتایی بۆ پارەیەکی زیاتر، لە نهێنی چەوساندنەوەی کرێکاردایە ئەو کاتەی کە سەرمایەدار “خاوەنی پارە” حەقدەستێکی کەمتر لە نزخی ئەو کاڵایەی کە کرێکار بەرهەمیهێناوە دەدات بە کرێکاران. لەگەڵ ئەوانەشدا زێڕاندن و بەهرە “قازانج” کێشاندنەوە لە سروشت و زەوی بەشێکی جیانەکراوە و گرنگە لە خوێنی سەرمایەداریدا بۆ بەردەوامبوون و گەشە….

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن…




کتێب/ مارکس وتێوەری نامۆیی… کاوە کەریم

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکە…




گرامشی فەیلەسوفێکی شۆڕشگێر… ئەردەڵان عەبدوڵڵا

ئیتالیا خاوەنی شارستانییەتێکی زۆر گەورەیە، لانکەی زۆرێک لە فەیلەسوف و زانا و هونەرمەندی مەزنی جیهانە، کە جێ پەنچەیان بەسەر مێژووی مرۆڤایەتییەوە دیارە، یەکێکیش لەو فەیلەسوف و کەسایەتییە مەزنانەش ئەنتۆنیۆ گرامشییە. ئەم پیاوە مەزنە لە یەک کاتدا، فەیلەسوف، شۆڕشگێڕ، رۆژنامەنووس، نووسەر و چالاکوانێکی مەدەنی ئێجگار گەورە بووە. داکۆکیکارێکی مەزن بووە لە مافی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان، لە هەمووشی گرنگتر شۆڕشگێڕێکی مەزن بووە لە دژی رژێمی فاشیستی ئیتالیا، هەر لە پێناوی ئەم بەها جوانانەشدا زیاتر لە دە ساڵ زیندانیکراوە دواجاریش کاتێک ئازاد کرا، هێندە ئازار و ئەشكەنجەیاندابوو، گیانی پاکی لەدەستداوە.
کاتێک دادوەرەکە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد رایگەیاند: ئەوا بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەم عەقڵەمان راگرت.” بەڵام وەکو نووسەرێکی ئەڵمانی دەڵێت: ئەو عەقڵە نەک هەر رانەگیرا، بەڵکو هەتاوەکو ئێستاش چالاکە.
گرامشی خاوەنی دیدگایەکی ئێجگار تایبەتە و تیۆری خۆی هەیە لە بارەی کەلتور، رۆڵی رۆشنبیر لەناو کۆمەڵگەدا، هەروەها بۆچوونێکی رەخنەگرانەی هەیە بەرامبەر بە تێڕوانینی خۆرئاوایی بۆ جیهان و کە خۆی لە فیکری سەنتڕاڵیزمی خۆرئاوایی دەبینێتەوە. جگە لە کۆمەڵێک تێڕوانینی تایبەتی لە بارەی یەکێتی سۆڤیەت، فاشیزم، سیستمی سەرمایەداری، پارتی شۆڕشگێر، خەباتی مەدەنی و سیاسیی، دەوڵەت، ئەدەب و هونەر، کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تر.
لێرەدا هەوڵ دەدەم تیشکێک بخەمە سەر ژیان و فیکری ئەم کەڵە فەیلەسوفە و کەمێک بە خوێنەرانی ئازیزی کوردی ئاشنا بکەم.

منداڵێکی هەژار
Antonio Gramsci ئەنتۆنیۆ گرامشی لە 22 یانوەری 1891 لە دوورگەی سەردینیای ئیتالیا لەدایک بووەو لە 27 ئەپریلی 1937 لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆچی دواییکردووە. ئەنتۆنیۆ سەر بە کەمە نەتەوەی Arbëresh ئاربیرێش کە کەمە نەتەوەیەکی ئەلبانین لە باشووری ئیتالیا دەژین. لە بنەچەدا بنەماڵەی گرامشی خەڵکی ئیتالیا نین و لە ئەلبانیاوە هاتوون، باپیرە گەورەی بە خۆیی بنەماڵەکەیەوە لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەوە ئەلبانیای بەجێهێشتووە هاتوون بۆ شاری ناپۆلی باشووری ئیتالیا. ناوی گرامشیش لە ناوی شاری ” Gramsci گرامش” ی ئەلبانییەوە هاتووە، کە شارۆچکەیەکی بچووکە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەلبانیاوە.
گرامشی لە تەمەنی 3 ساڵیدا بە دەستی کچە خزمەتکارێکییانەوە دەکەوێتە خوارەوەو پشتی ئازاری زۆری پێ دەگات و ئەمەش هەتا کۆتایی ژیانی کاریگەری گەورەی بەسەر جەستەیەوە بەجێهێشت. بەهۆی ئەمەوە تووشی پشتئێشەی زۆر بووە، لەبەرئەوە نەیتوانییوە زۆر یاری لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنی خۆیدا بکات. پاشانیش وایکردووە کە لە رووی گەشەی جەستەییەوە زۆر پێشنەکەوێت و باڵا کورت و پشت کۆم بێت.
لە رووی ئابووریشەوە سەرەتا رەوشی ژیانیان ئاساییی بووە، باوکی کارمەندێکی ئاساییی حکومی بووە، بەڵام پاشئەوەی ساڵی 1898 باوکی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پۆستی حکومی لە کارەکەی لا دەبرێت و زیندانی دەکرێت، رەوشی بنەماڵەکەیان لە روویی داراییەوە تێکدەچێت. هەرئەمەش وا دەکات کە لە رەوشێکی زۆر خراپی داراییدا خوێندن تەواو بکات، پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، بەرەو شاری تورینۆی باکووری ئیتالیا دەڕوات و لێرەشەوە تێکەڵی ژیانی سیاسیی و فکرییی ئیتالیا و ئەوروپا دەبێت.

سەرەتای تێکەڵبوون لەگەڵ سیاسەت و فیکردا
ساڵی 1921 لەرێگەی ستێپێندیۆمێکەوە” دەستگیرۆییەکی خوێندنەوە” دەتوانێت لە زانکۆی تورینۆ بەشی ئاداب بخوێنێت. ئەمەش دەرگایەکی گەورەی فیکریی و سیاسیی و رۆشنبیریی بەرووی گرامشی گەنجدا دەکاتەوە. هەرچەندە وەکو خۆی پاشتر باسی دەکات، لە رووی بژێوییی ژیانەوە، زۆر رەوشی ژیانی خراپ بووەو هەژاریی و برسێتی زۆری چەشتووە. بەڵام زانکۆ و شاری تۆرینۆ دەرگایەکی فراوانی جمووجۆڵی سیاسیی و رۆژنامەگەریی و فیکری بۆ دەکەنەوە.
لەو ساڵانەدا لە تەواوی ئیتالیادا بزووتنەوەی کرێکاریی و چەپەکان زۆر بەهێزبوون، گرامشی زوو تێکەڵی ئەم بزووتنەوەیە بوو. لە ساڵی 1917 لە ئیتالیاش راپەرینی گەورەی کرێکاری دەستیپێکرد، لە شارەکانی باکووردا بزووتنەوەی شورایی لە ناو کارگەکان دروستبوو، کە گرامشی زۆر داکۆکی لێدەکرد. ئەو لەو باوەڕەدا بوو کە لێرەش هاوشێوەی روسیا، شۆڕشێكی کرێکاری روو دەدات و کۆتایی بە سیستمی سەرمایەداری دەهێنرێت و سیستمی سۆشیالیستی هاوشێوەی روسیا دروست دەکرێت، بەڵام وا دەرنەچوو.
گرامشی لە ساڵی 1919 دەبێتە سەرنووسەری رۆژنامەی سیستمی نوێOrdine Nuovo، لێرەدا زیاتر داکۆکی لە مافی کرێکاران دەکات و بەشێکی زۆری بۆچوونەکانی خۆی دەخاتەڕوو. پاشان دەچێتە ناو ریزەکانی پارتی سۆشیالیستی ئیتالیا، دواتریش لە ساڵی 1921 دەبێتە ئەندامی دامەزرێنەری پارتی کۆمۆنیستی ئیتالیا وەکو سکرتێری گشتی حزبیش هەڵدەبژێرێت.

بۆچوونە فیکرییەکانی
بۆئەوەی لە فیکر و فەلسەفەی گرامشی تێبگەین، هەردوو رەگەزی ” کات و شوێن” هاوکاری باشـمان دەکەن. ئەو لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا ژیاوە، ئیتالیاش یەکێك بووە لە زلهێزەکانی ئەوکاتی جیهان و کاریگەری گەورەی بەسەر ئەوروپا و جیهانیشەوە هەبووە. لەوکاتەشدا جیهان بەدەست کۆمەڵێک کێشەی گەورەوە دەیناڵاند، زلهێزەکانی جیهان لە جەنگ و ململانێی سەختدا بوون. بیری سۆشیالیزم و چەپگەرایی لە تەواوی ئەوروپا و جیهاندا زاڵ بووە، لە بەرامبەریشدا فیکری فاشیزم و ناسیۆنالیزم و تۆتالیتاریزم زۆر بەهێز بوو، لە ئیتالیا فاشیزمەکان دەسەڵاتیان گرتبووە دەست، لە روسیاش بۆلشەفییەکان دەسەڵاتیان گرتبووە دەست و سیستمی سۆشیالیستیان دامەزراند بوو. ئیتالیاش خۆی لەناو گێژاوێکی گەورەدا دەبینییەوە، هێزە چەپ و راستڕەوەکان لە جەنگ و ململانێی سەختدا بوون. هەموو ئەمانە کاریگەری گەورەیان بەسەر فیکر و دونیابینی گرامشیی هەبووە.
ئەو جگە لە جمووجۆڵی سیاسیی، لە بواری نووسین و فیکر و فەلسەفیشدا، داهێنانی گەورەی کردووە. بەشێکی زۆری فیکر و فەلسەفەکەشی لە زینداندا نووسیوە کە بە ‘ دەفتەرەکانی زیندان” ناودەبرێن و خۆیان لە 32 دەفتەر دەبیننەوە نزیکەی 3 هەزار لاپەڕەن. لەم دەفتەرانەدا باسی کۆمەڵێک مەسەلەی گرنگی کردووە لەوانە” رۆڵی رۆشنبیر لەناو کۆمەڵگەدا، هەژموونی دەوڵەت و کەلتووری سەرمایەداری، رەخنە لە فیکری سەنتڕالیزمی کەلتووری ئەوروپی. سیستمی دەوڵەت، کۆمەڵی مەدەنی، خەباتی سەندیکایی، دژایەتیکردنی فیکری فاشیزم، شۆڕشی روسیا، کێشەکانی ئیتالیا و ئەوروپا. مەسەلەی شۆرش و خەباتی چینایەتی،،، ” کۆمەڵێک مەسەلەی تر.
لێرەدا هەوڵ دەدەم، تیشکێک بخەمە سەر بۆچوونە فیکرییەکانی ئەم کەڵە نووسەرە.

خەبات لە دژی فاشیزم
بەشێکی گرنگی خەباتی سیاسی گرامشی بریتییە لە خەبات لە دژی سیستم و فیکری فاشیزم، ئەو چ بە قەڵەم یان بە چالاکی مەدەنی دژی رژێمی فاشیزمی مۆسۆلۆینی دەوەستێتەوە، بۆیە لە ساڵی 1924 بۆ 1926 چەندجارێک دەستگیر دەکرێت پاشانیش لە ساڵی 1926 بە تەواوەتی زیندانی دەکرێت و هەتاوەکو ساڵی 1937 لە زیندانی فاشیستەکان دەبێت. لە زیندانیش زۆر ئەشکەنجە دەدرێت، هەربۆیە کاتێکیش ئازادی دەکەن، لە پاش ماوەیەکی کەم بەهۆی نەخۆشییەوە گیان لە دەستدەدات.
ئەو لەرێگەی نووسینەکانییەوە، دڕندەیی و نامرۆیی فیکری فاشیزمی خستۆتەڕوو،بەشێک لەکارە فیکرییەکانی بۆ دژایەتیکردنی فیکری فاشیستی تەرخانکردووە. لەهەمانکاتیشدا پێشبینی بەو کارەساتە گەورانە کردووە کە رووبەڕوی ئیتالیا دەبێتەوە بەهۆی رژێمی فاشیستی ئیتالییەوەو بەسەرۆکایەتی مۆسۆلینی.

دوو جۆر رۆشنبیر
گرامشی پێناسەیەکی تایبەتی بۆ رۆشنبیر کردووە کە تاڕادەیەک جیاوازە لە بۆچوونی فەیلەسوفانی پێش خۆی. لەهەمانکاتیشدا هەتاوەکو ئەمڕۆش بە یەکێک لە پێناسە گرنگەکان دادەنرێت کە بۆ رۆشنبیر کرابێت. بە بڕوای گرامشی دوو جۆر رۆشنبیر هەیە، یەکەمیان رۆشنبیری تەقلیدیی، ئەمەش ئەو جۆرە رۆشنبیرانە دەگرێتەوە، کە خۆیان لە جەماوەری گشتی خەڵکی بەدوور دەگرن و زیاتر خۆیان بە نوخبەیەک دادەنێن و بە چاوێکی کەمەوە سەیری ئەوانی تر دەکەن و خۆیان لە قەرەی کێشەکانی ناو کۆمەڵ نادەن.
جۆری دووەمی رۆشنبیر ئەوانەیە، کە گرامشی ناوی ” رۆشنبیری ئۆرگانی” لێناون. ئەمانە ئەو رۆشنبیرانە دەگرێتەوە کە خۆیان بە بەشێک لە کۆمەڵگەکەیان دادەنێن و هەڵگری ئازار و مەینتەییەکانی گەلەکەیانن و داکۆکی لەمافەکانیان دەکەن. لەهەمانکاتیشدا ئەو رۆشنبیرانە دەبنە رابەری بزووتنەوە جەماوەریی و شۆڕشگێڕییەکان و هەوڵی رێکخستنی خەڵکی دەدەن، لە هەمووشی گرنگتر هەوڵ دەدەن چینی جووتیار و کرێکاران لە یەکتری نزیک بکەنەوە. هەروەها ئەرکی سەرەکیشیان هۆشیارکردنەوەو رۆشنبیرکردنی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان دەبێت و هەوڵدان بۆ دژایەتییکردنی هەژموونی کەلتووری سەرمایەداریە.
لەمەدا گرامشی پێی وایە کە رۆشنبیری ئۆرگانی دەبێت وەکو سەربازێک لە دژی هەژموونی سەرمایەداری بوەستێتەوەو نەهێڵێت ئەو هەژموونە بەسەر تەواوی خەڵکیدا بسەپێت، کە زۆرجاریش ئەم هەژموونە لە رێگەی دەزگاکانی دەوڵەت و میدیاکانەوە دەبێت. بۆیە ئەو پێی وایە دەبێت رۆڵی کۆمەڵی مەدەنی بەهێز بکرێت لەمەشدا رۆشنبیر رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

هەژموونگەرایی کەلتوری
خاڵێکی گرنگی تری فیکری گرامشی پەیوەندی بە مەسەلەی هەژموونگەرایی کەلتوری بەگشتی و سەرمایەداریی بەتایبەتی هەیە. ئەم خاڵە زۆر گرنگە کە گرامشی باسیکردووە پێشتر بیرمەندانی تری چەپ بەو شێوەیە گرگنگیان پێ نەداوە. مەسەلەی هەژموونگەراییش دەبێتە خاڵێکی سەرەکی بیرکردنەوەیی و پانتایی باش لە کار و بەرهەمەکانی بۆ تەرخان دەکات. جێگەی ئاماژەیە مەسەلەی هەژموونگەرایی لەرێگەی گرامشییەوە، دەبێتە بابەتێکی گرنگی فەلسەفەی جیهان و لەپاش ئەو کۆمەڵێک فەیلەسوف و بیرمەندی جیهان خۆیان پێوەی خەریک دەکەن و شڕۆڤەی دەکەن.

چەمکی هەژموونگەرایی بەشێکی زۆری کارەکانی گرامشی داگیرکردووەو هیچ فەیلەسوفێک بەو شێوە چڕوپڕییە قسەی لەمبارەوە نەکردووە، بەتایبەتی هەژموونی کەلتوری. ئەمەش رێگەی بۆ زۆر فەیلەسوفی تری جیهان کردەوە، کە لەمبارەیەوە کار بکەن ، بۆ نموونە ئێدوارد سەعید لە کتێبەکانی “خۆرهەڵاتناسیی، ئیمپریالیزم و کەلتور”، لە ژێر کاریگەری تێزەکانی گرامشی ئەم کتێبانەی نووسیوە، کە بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی ئێدوارد سەعید دادەنرێت.
گرامشی پێی وایە کە سەرمایەداری توانییوەتی تاڕادەیەکی زۆر هەژموونی کەلتوری خۆی بەسەر تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا بسەپێنێت. هەربۆیە بۆ رووبەڕوبونەوەی ئەم هەژموونە داوا دەکات کە گرنگی زۆر بە رۆشنبیرکردنی چینی کرێکار و جووتیار بدرێت، ئەمەش ئەرکی سەرەکی رۆشنبیرە کە ئەو بە رۆشنبیری ئۆرگانی ناوی دەبات، لە پاشانیش ئەرکی پارتێکی شۆڕشگێرییە. جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتاکانی شۆڕشی روسیدا زۆر باوەڕی بە یەکێتی سۆڤیەتیی بوو، پێی وابوو کە ئەم شۆڕشە توانیوویەتی چینێکی کرێکاری رۆشبنبیر و هۆشیاری روسی پێ بگەیەنێت، هەرچەندە پاشان بۆچوونی دەگۆڕێت.

فیکری سەنتڕاڵیزمی ئەوروپی
خاڵێکی گرنگی تری تێڕوانینی گرامشی پەیوەندی بە رەخنەگرتنە لە فیکری خۆرئاوایی، کە ئەمەش یەکێکە لە داهێنانە فیکرییە گەورەکانی. ئەو پێی وایە ئەو فیکرە باوەی کە ئەوروپا بە سەنتڕاڵی جیهان دادەنێت و تەواوی کەلتورەکانی جیهانیش بە چاوێکی کەمەوە سەیر دەکات، بۆچوونێکی تەواو هەڵەیە، چونکە کەلتور و شارستانییەکانی تری جیهانیش، هیچیان لە کەلتور و شارستانی ئەوروپا کەمتر نییە و پێویستە رێزیش لەوان بگیرێت، چونکە رۆڵیان لە پێشخستنی شارستانی مرۆڤایەتی هەبووە. گرامشی یەکەمین کەس بووە کە بەو شێوە راستەوخۆییە ئەم رەخنەیە لە فیکری خۆرئاوایی باو بگرێت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا شۆڕشێکی گەورە بووە. ئەو رەخنانەی گرامشیش دەرگایەکی زۆر باشی کردەوە بۆ زۆر فەیلەسوفی تری ئەوروپایی، کە گرنگی بە کەلتورەکانی تری جیهان بددەن یەکێکیش لەوانە فەیلسوفی ناوداری فەرەنسی لیڤی شتراوس، کە بە یەکێک لە باوکەکانی رەوتی بونیاتگەراکان دادەنرێت، راستە ئەو لە رووی فیکرییەوە دوورە لە گرامشی و بەرەی راستی هەڵبژاردووە، بەڵام لەمبارەیەوە ستایشی تێڕوانییەکانی گرامشی دەکات. جگەلەوەش کۆمەڵێک فەیلەسوف و بیرمەندی تری خۆرئاوایی هەمان رێچکەی ئەویان گرتووە لە پێش هەموویانەوە” جۆمسکی و ئێدراورد سەعید، رۆبێرت کۆکس”

دەوڵەت و کۆمەڵی مەدەنی
گرامشی پێی وابوو کە دەوڵەت ئامڕازێکە بۆ سەرکووتکردنی خەڵکی، لەمەشدا تاڕادەیەک بۆچوونی لە ئەنارشیستەکانەوە نزیک بوو بەتایبەتی ” باکۆنین”، هەربۆیە زۆر دژی چەمکی تەقلیدی دەوڵەت بوو، کە تەنها خۆی لە هێزە ڕەقەکانی دەوڵەت دەبینێتەوە.
گرامشی دەسەڵات دەکات بە دوو بەشەوە . یەکەمیان ناوی لێناوە” کۆمەڵی سیاسی” کە خۆی لە دەزگا سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت دەبینێتەوە لە پێش هەموویانەوە” پۆلیس، هێزە ئەمنییەکان، زیندان، سوپا، یاسا” کە ئەمەش زیاتر دەوڵەتی ستەمکار دەگرێتەوە، لێرەدا دەوڵەت رۆڵێکی خراپ لەناو کۆمەڵگەدا دەبینێت و بەرەو دواکەوتن و کارەساتی دەبات.
دووەمیان ” کۆمەڵی مەدەنی” کە ئەمەش زیاتر هێزە سیاسیی و ئابوورییەکان دەگرێتەوە. لێرەدا بە پێچەوانەی کۆمەڵی سیاسییەوە، دەبێت لە رێگەی رەزامەندییەوە خەڵکی بۆلای خۆت رابکێشێت. لە لایەکی ترەوە گرامشی پێی وایە، ئەوە کۆمەڵی مەدەنییە کە دەتوانێت رێگە لە ستەمی دەوڵەتی بگرێت و نەهێڵێت دەوڵەت لەلایەن چینێکەوە بۆ چەوساندنەوەی چینێکی تر بەکاربهێنرێت. هەربۆیە هەمیشە داکۆکی لە کۆمەڵی مەدەنی دەکرد، کە ئەمەش زیاتر لە پارتی سیاسیی شۆڕشگێر و سەندیکاکان و چالاکی مەدەنیی و سیاسی دەگرێتەوە.
لە لایەکی ترەوە گرامشی پێی وابوو ئەوە پارتی شۆڕشگێرە کە دەتوانێت ببێتە رێگر لە ستەمی دەوڵەتیی و دیکتاتۆریی، هەرئەویشە دەتوانێت چینی کرێکاران و جووتیاران رزگار بکات و شۆڕش بکات، بەڵام لەمەشدا دووبارە پانتایی زۆری بۆ دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕینی ناو حزب داناوە. گرامشی دژی ئەو فۆرمە حزبیە بوو، کە ستالین پێڕەوی دەکرد، کە زیاتر فۆرمێکی دیکتاتۆری بوو.

گرامشی و فیکری مارکسیی
گرامشی یەکێکە لە فەیلەسوف و بیرمەندە مەزنەکانی چەپی ئیتالیا و جیهان. ئەو خاوەنی رێچکەی فیکری خۆی بوو، بە هەموو شێوەیەک دژی دۆگماتیزم و پەرستنی شەخسی بوو تەنانەت مارکسیش. لە ساڵی 1918 وتارێک لەمبارەیەوە دەنووسێت و دەڵێت: مارکس شایستەی پەرستن نییە، ئەو مەسیح نییە. هەروەها بەشێکی زۆری فیکر و فەلسەفەکەشی قابیلی گۆڕانکارییە جگە لە رستە بەناوبانگەکەی نەبێت ” ئەی کرێکارانی جیهان یەک بگرن”،جگە لەمە هەموو فیکری مارکسی شایستەی ئەوەیە کە گۆڕانکاری تێدا بکرێت و رەخنەی لێ بگیڕێت.
ئەو فیکری مارکسی بەسەر سێ بەشدا دابەشکردبوو: 1/ ئابووری سیاسی. 2/ زانستی سیاسیی.3/ فەلسەفە.

رەخنە لە یەکێتیی سۆڤیەت
سەرەتا گرامشی یەکێک بووە لە هەوادارە سەرسەختەکانی شۆڕشی روسیی و پارتی بۆلشەفی روسیا، لەهەمانکاتیشدا لینینیش بە فیکری گرامشی سەرسام بووە. لە هاوینی ساڵی 1920 لەکاتی کۆنگرەی دووەمی رێکخراوی ئەنتەرناسیۆنالی سێهەمدا، گرامشی راپۆرتێکی بەناوی ” لەپێناو نوێکردنەوەی پارتی سۆشیالیستی” نووسی. کاتێک لینین راپۆرتەکەی بینی، زۆر بەلایەوە باشبوو، زۆریش پشتگیری بۆچوونەکانی گرامشی کردووە. بەڵام پاشان بە نەمانی لینین، گرامشی بۆچوونی گۆڕا، بەتایبەتی لەپاش هاتنە سەرکاری ستالین. ئەو پێی وایە ستالین هەموو کۆمەڵی مەدەنی لەناوبردووەو تەنها پشت بە کۆمەڵی سیاسی دەبەستێت کە خۆی لە هێزی رەقی دەوڵەت دەبینێتەوە کە ئەوانیش ” دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکان، پۆلیس، سوپا،یاسا و داگا” دەبینێتەوە. لەهەمانکاتیشدا هیچ بوارێکی بۆ کاری کۆمەڵی مەدەنی نەهێشتۆتەوە. هەر ئەم رەخنانەشی وایکرد کە تۆمەتی ترۆتسکیزمی بخرێتە پاڵ.

دەرەنجام
گرامشی دووبارە پێناسەیەکی نوێی بۆ رۆڵی رۆشنبیر و پەیوندی بە کۆمەڵگەوە کردەوە، ئەو لەیەککاتدا کەسێکی سیاسەتمەدار، بیرمەند، چالاکوانێکی سیاسیی و مەدەنیی بوو، هیچ سنوورێکی بۆ چالاکییە فیکرییەکانی دانەنا و خۆی لەناو کتێبخانەیەکدا زیندانی نەکرد. هەروەها ئەو توانی لە رێگەی رەخنەکانییەوە لە فیکری سەنتڕالیزمی خۆرئاوایی و هەژموونگەرایی، دەرگا بۆ زۆر فەیلەسوف و بیرمەندی تر بکاتەوە کە لەسەر هەمان رێچکە، داهێنانی باش بکەن. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە، ئێمە لە ژیانی گرامشی فێری ئەوە دەبین، کە چەندە رژێمەکان دیکتاتۆر و ستەمکار بن، بەڵام ناتوانن فیکر و فەلسەفە لەناوبەرن.
بەدڵنیاییەوە گرامشی یەکێكە لە فەیلەسوفە دیارەکانی جیهان و کاریگەری تیۆرییەکانی بەسەر تەواوی جیهاندا هەیە. قسەکردنیش لەبارەی ئەم کەڵە فەیلەسوفەی جیهانەوە، زۆری دەوێت، من تەنها پێناسەیەکی خێرام بۆ فیکر و خەبات و ژیانی کردووە، بەو هیوایەی لە داهاتوودا شتی زیاتری لەبارەوە بنووسم.

——————————————————————–

سەرچاوەکان:
1/ سيار الجميل. مفهوم المثقف عند غرامشي. /www.almadasupplements.net
2/ سعد محمد رحيم.غرامشي والهيمنة الثقافية. /www.almadasupplements.net
3/ مصطفى شلش. غرامشي في زمن المظاهرات. /www.almadasupplements.net
4/ . . www.marx21.de.ANTONIO GRAMSCI: DAS HIRN FUNKTIONIERTE WEITER




دوو نامه‌ی کورتی لینین و هه‌ڵوێستێک له‌ ته‌قدیسکردنی تاک.. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان

لە ئەرشیڤی دەنگەکان ەوە ٢٠٠٧

ئه‌م دوو نامه‌ی لینین جێگاوڕێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕابه‌رانی شۆڕشی ئوکتۆبه‌ر وه‌ به‌تایبه‌تی خودی لینین، و سه‌رنجڕاکێشیشه‌ بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌ی که‌ لینین دیکرد به‌په‌یوه‌ست به‌ ڕۆڵی تاک له‌ شۆڕشی سۆشیالیزمدا و ته‌قدیسکردنی ڕابه‌ر……
مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..

http://dengekan.com/doc/2007/2/feb1.htm




لەمەڕ مانگرتن.. وێلادیمێر ئلیچ لێنین.. وەرگێڕان: هیوا ئەمانی

لە هەنگاوی یەکەم دا دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕوودان و پەرەسەندنی مانگرتنەکان بدۆزینەوە. هەرکەسێک کە مانگرتنێکی وەبیر بێتەوە کە ئەزمونی کەسیی خۆی، ڕاپۆرتی کەسانی تر و یان ڕۆژنامەکان بێت، لەپڕ سەرنجی بۆ ئەوە ڕادەکێشرێت کە مانگرتنەکان لەو شوێنانەدا ڕوودەدەن و پەرەدەستێنن کە کارخانەی گەورەی لێ دروست کراون و لە ڕووی ڕێژەیەوە ڕوو لە زیاد بوونن. زۆر بە کەمی دەتوانین کارخانەیەکی گەورە -سەدان و بگرە هەزاران کرێکاری هەبێ- بدۆزینەوە کە مانگرتنێکی بە خۆوە نەدیبێ. ئەو کاتەی کە لە ڕووسیا تەنیا چەندانە کارخانەی گەورە بوونیان هەبوو، ژمارەی مانگرتنەکانیش کەم بوو؛ بەڵام کاتێک کارخانە گەورەکان –چ لە ناوچە پیشەسازیە کۆنەکان، چ لە شارەکان و دێهاتە تازە بنیاتنراوەکان– بە خێرایی گەشەیان کرد، ژمارەی مانگرتنەکانیش ڕوو لە زیاد بوون چوون. بەڵام بۆچی مانگرتن هەمیشە لەو کارخانانەدا ڕوودەدا کە بەرهەمی زۆریان هەیە؟ هۆکارەکەی ئەوەیە کە سەرمایەداری دەبێ بە ناچاری ببێ بە خەباتی کرێکاران بە دژی خاوەنکارەکانیان و کاتێک بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی یەکجار زۆرە، ئەو خەباتە خۆی لە مانگرتن دا دەنوێنێ.

یارمەتیم بدەن کە ئەوە شی بکەمەوە

کاپیتالیزم، ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتیەیە کە تیایدا زەوی، کارخانەکان، ئامێرەکان و هەتا دوای… لە ژێر ڕکێفی کۆمەلێک خاوەن زەوی و سەرمایەداردان کە ژمارەیان هێندەی ژمارەی پەنجەکانی دەستە، ئەمە لە کاتێک دایە کە کۆمەڵی بەرینی خەڵک خاوەنی هیچ شتێك نین یان خاوەنی شتێکی زۆر بچوکن، هەر بۆیە پێ ملە کە خۆی وەکوو کرێکارێک بە کرێ بدا. خاوەن زەوی و سەرمایەدارەکان، کرێکاران بە کرێ دەگرن و وایان لێدەکەن کە فڵانە شتومەک بە مەبەستی فرۆش لە بازاردا بەرهەم بهێنن. وەهەروەها، خاوەنکار تەنها هەر ئەوەندە حەقدەست بە کرێکار دەدات کە بەشی ژیانی نەمرنەژی خۆی و بنەماڵەکەی بێ، لەولاوە ئەوەی لە کرێی کاری کرێکار دەمێنێتەوە وەک قازانج دەچێتە گیرفانی خاوەنکارەوە. هەر بۆیە لە ئابووری سەرمایەداری دا کۆمەڵی بەرینی خەڵک، کرێکاری بەکرێگیراون و بۆ خۆیان کار ناکەن بەڵکو لە بەرامبەر حەقدەستێک دا کار بۆ خاوەنکار دەکەن. دەکرێ تێبگەین کە هەوڵی هەمیشەی خاوەنکار لە پێناو کەم کردنەوەی کرێی کاری کرێکارانە؛ هەرچی کەمتر کرێی کار بدەن، بەو ڕادیە قازانجی خۆیان زیاتر و زیاتر دەبێ. لەملاوە هەوڵی کرێکار بۆ ئەوەیە کە کرێیەکی زیاتر وەربگرێ تاکوو بتوانێ بۆ بنەماڵەکەی خۆراکێک بە ڕادەیەکی پێویست و باش وەدەست بێنێ، لە ماڵی باش دا بژین و هەروەک خەڵکی تر جل و بەرگی جوان لەبەر بکەن، نەک وەکوو سواڵکەر بژین.
هەر بۆیە خەباتێکی بەردەوام لە نێوان کرێکار و خاوەنکار لەسەر کرێی کار لە ئارادایە؛ خاوەنکار ئازادە کە کام کرێکارە کە پێ باشە بە کرێی بگرێ، هەر بۆیە دەچێتە سۆراغی هەرزانترینیان. وە هەروەها کرێکاریش ئازادە کە خۆی بە خاوەنکارێک کە خۆی پێ باشە بە کرێ بدا، هەر بۆیە دەچێتە سۆراغی خاوەنکارێک کە زۆرترین کرێی کار دەدا. بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە کرێکار لە شار کار دەکا یان لە دێهات، خۆی بە خاوەنی زەوی، جوتیاری دەوڵەمەند و یان خاوەن کارخانە بە کرێ دەدا، ئەولای مامەڵەکەی خاوەنکارە، و هەر لەگەڵ ئەویشدایە کە لەسەر کرێی کار شەڕ دەکا.
بەڵام ئایا بەڕاستی بۆ کرێکارێک وەک تاک توانای بەرەوپێش بردنی ئەو خەباتە مەیسەرە؟ ژمارەی کرێکارەکان ڕوو لە زیاد بوونە: جوتیارەکان ماڵ و حاڵیان وێران دەبێ و لە دێهاتەکانەوە هەڵدێن بۆ شارەکان و کارخانەکان. خاوەن زەوی و کارخانەدارەکان خەریکی بەکار هێنانی ئامێرگەلێکن کە کار لە کرێکار دەدزێ. لە شارەکاندا بێکاری ڕوو لە زیادبوونە و لە لادێکانیش ژمارەی سواڵکەرەکان بەرەو زیاد بوون دەچێ. خەبات لە دژی خاوەنکار بۆ کرێکار وەک تاک وردە وردە خەریکە ئەستەم دەبێ. کرێکارێک کە داوای حەقدەستێکی مامناوەند لە خاوەن کار دەکا یان بە حەقدەستی هەرزان ڕازی نابێ، ڕووبەڕووی ئەو جوابەی خاوەنکار دەبێتەوە: “بڕۆ دەرەوە! خەڵکانێکی زۆری برسی لە دەرەوە چاوەڕێن و گەلێک کەیف خۆش دەبن کە بە حەقدەستێکی کەمتر کار بکەن”.

کاتێک کە هەلومەرجی خەڵک تا ئەو ڕادەیە خراپ دەبێ کە هەمیشە خەڵکانێکی زۆری بێکار لە شار و دێ بوونیان هەبێ، و کاتێک کارخانەدارەکان سامانێکی لە ڕادەبەدەر پێکەوە دەنێن و زەویدارە وردەکان لەلایەن ملیۆنێرەکانەوە سەریان پان دەکرێتەوە، کرێکاری تاک –لە بەرامبەر سەرمایەداردا- بە تەواوی بێ دەسەڵات دەمێنێتەوە. لەو کاتەدایە کە دەرفەت بۆ سەرمایەدار دەخوڵقێ تاکوو کرێکار تێکبشکێنێ، و هەتاکوو مردن –نەک تەنیا لەخۆی بەڵکوو لە ژن و منداڵەکانیشی– وەکوو کۆیلە کار بکێشێتەوە. بۆ نمونە، ئەگەر چاوێک لەو کارانە بکەین کە تیایدا کرێکار نەیتوانیوە پشتیوانی یاسا بۆ خۆی مسۆگەر بکا و توانایی وەستانەوە لە بەرامبەر بە سەرمایەداری نەبێ، شایەتی سەعات کارێکی لە ڕادەبەدەرین (تەنانەت ١٧ تا ١٩ سەعات لە ڕۆژ دا)، کاری تاقەت پڕوکێنی منداڵانی ٥ یان ٦ ساڵە، و وەچەیەک لە کرێکارانی هەمیشە برسی دەبینین کە زۆر بە هێواشی لە برسان خەریکن دەمرن. نمونەکەی کرێکار گەلێکن کە لە ماڵی خۆیاندا کار بۆ سەرمایەدارەکان دەکەن؛ هەموو کرێکارێک دەتوانێ نمونە گەلێکی لەو چەشنە وەبیر خۆی بهێنێتەوە.

ئەو ڕادەیە لە چەوسانەوە کە لە سەرمایەداریدا ڕوودەدا تەنانەت لە سەردەمی کۆیلەداری و دەرەبەگایەتی دا لەهەمبەر کرێکاراندا ڕووی نەداوە. بە تایبەت کە کرێکاران توانای بەرەنگاریان نەبێ، و لە پشتیوانی یاساگەلێک کە ملهۆڕیەکانی خاوەنکار بەرتەسک بکاتەوە، بەهرەمەند نەبن. کەواتە بۆ ئەوەی کە نەگەن بەو ئاستە لە زەلیلی، کرێکاران خەباتێکی بێ هیوا دەست پێدەکەن. و کاتێک بۆیان دەردەکەوێ کە بە تەنیایی چەندە بێ دەسەڵات و بێ هێزن و ستەمی سەرمایە، هەڕەشەی لەناو بردنیان لێ دەکا، دەست دەکەن بە ڕاپەڕینی بە کۆمەڵ لە دژی خاوەنکار و مانگرتنە کرێکاریەکان دەست پێدەکا.
لە سەرەتادا کرێکاران نازانن کە بەدوای چیەوەن، وشیار نین لەهەمبەر هۆکارەکەی؛ لەبەرئەوە دەست دەکەن بە شکاندنی ماشێنەکان و تێکدانی کارخانەکان. ئەوان تەنیا دەیانهەوێ کە توڕەیی خۆیان نیشانی کارخانەدار بدەن. هێزی کۆمەڵیان بۆ ڕزگاری لەم هەلومەرجە تاقەت پڕوکێنە تاقی دەکەنەوە، بە بێ ئەوەی کە هێشتاش بزانن بۆچی لەم هەلومەرجە نالەبار و بێ هیوایەدا بەسەر دەبەن و دەبێ هەوڵ بۆچی بدەن. لە هەموو وڵاتەکاندا توڕەیی کرێکار لە سەرەتادا، وەکوو شۆڕشە دوورەپەرێزەکان خۆی نیشان دا، لە ڕووسیا، پۆلیس و خاوەن کارخانەکان ناویان لێنابوو “هەڵچوون”. ئەم شۆڕشە دوورەپەرێزانە، لە هەموو وڵاتاندا، لە لایەکەوە دەبوون بە مانگرتنی ئاشتیخوازانە و لە لایەکی ترەوە، دەبوون بە هەوێنی خەباتی هەمەلایەنی چینی کرێکار بۆ ڕزگاری.

مانگرتن (یا خود دەست لە کار کێشانەوە) چ تایبەتمەندیەکی بۆ خەباتی چینی کرێکار هەیە؟ بۆ وەڵام دانەوە بەم پرسیارە دەبێ وێنایەکی تەواوەتی لە مانگرتن بکێشین. هەر وەک پێشتر بینیمان، کرێی کاری کرێکارێک بە پێی ڕێککەوتنی نێوان کرێکار و خاوەنکار دیاری دەکرێ. بە پێی هەلومەرجێکی وەها، بینیمان کە کرێکاری تاک و تەنیا بێ هێزه، کەواتە تەواوەن سروشتیە کە کرێکاران دەبێ بە شێوەی بە کۆمەڵ بۆ خواستەکانیان خەبات و تێکۆشان بکەن، و ناچارن کە مانگرتن گەلێک بۆ بەرامبەركێ لەگەڵ کەمکردنەوەی حەقدەست و بردنە سەرەوەی حەقدەست رێکبخەن. ڕاستیەکەی ئەوەی کە لە هەر وڵاتێكی سەرمایەداریدا، مانگرتنە کرێکاریەکان لە ئارادا هەن. لە هەموو شوێنێک، لە هەموو وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا، ئەو کاتەی کە کرێکارەکان یەکگرتوو نین، هەست بە بێ هێزی دەکەن؛ و تەنیا کاتێک توانای بەربەرەکانێ لەگەڵ خاوەنکاریان هەیە کە بەکۆمەڵ دەست بە مانگرتن یان هەڕەشەی مانگرتن بکەن.

هەرچەند سەرمایەداری زیاتر و زیاتر گەشە دەکا، و هەرچەند کارخانە گەورەکان خێراتر دروست دەکرێن، و هەرچەند سەرمایەدارە بچوکەکان لە لایەن سەرمایەدارە زەبەلاحەکانەوە لە مەیدان وەدەر دەندرێن، بەو ڕادەیە پێویستی خەباتی بە کۆمەڵ زیاتر و زیاتر هەست پێدەکرێ، چونکوو بێکاری ڕوو لە زیادبوون دەکا، ململانێی سەرمایەدارەکان بۆ بەرهەم هێنانی شتومەک بە هەرزانترین شێوە، زیاتر دەبێ ( بۆ ئەم مەبەستە دەیانهەوێ تە ئەو جێگایەی کە دەتوانن حەقدەستی کەمتر بە کرێکاران بدەن)، هەڵکشان و داکشانە پیشەسازیەکان زیاتر خۆی نیشان دەدا و قەیرانەکان دژوارتر دەبنەوە. کاتێک کە پیشەسازی بازاڕی گەرمە، خاوەن کارخانەکان قازانجی گەورە دەکەن، بەڵام لە بیری شەریک کردنی کرێکار دا نین؛ بەڵام کاتێک قەیران دەست پێدەکا، خاوەن کارخانەکان دەیانهەوێ زەرەرەکە لە پێی کرێکارەکاندا بنوسن. لە کۆمەڵگا ئەوروپاییەکاندا پێویستی مانگرتن لە کۆمەڵگای سەرمایەداریدا تا ڕادەیەک بۆ هەمووان ناسراوە کە یاسای ئەم وڵاتانە ناتوانن مانگرتن قەدەغە بکەن. تەنیا لە ڕووسیایە کە یاساگەلی دڕەندە بە دژی مانگرتن جێبەجێ دەکرێ.
بەهەرحاڵ، مانگرتنەکان -کە لە ناوەڕۆکی کۆمەڵگای سەرمایەداریەوە هەڵدەقوڵێن- نیشانەی دەستپێکی خەباتی چینی کرێکارن بە دژی ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتیە. کاتێک سەرمایەداری لەگەڵ کرێکارێکی تەنیا کە خاوەنی هیچ شتێک نیە ڕووبەڕوو دەبێ، هەلومەرج باس لە کۆیلایەتی بێ ئەملا و ئەولای کرێکار دەکا. بەڵام کاتێک هەر ئەو کرێکارە فەقیرانە یەکگرتوو دەبن، هەلومەرجەکە دەگۆڕێ. هیچ سەروەتێ لە دنیا دا بەکەڵکی سەرمایەدار نایەت مەگەر ئەوەی کە بتوانێ کرێکارانێک پەیدا بکا کە ئامادە بن هێزی کاری خۆیان لەسەر ئامراز و شتومەکێک کە هی سەرمایەدارە بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی سەروەتی تازە بەرهەم بهێنن. تا ئەوکاتەی کە کرێکاران ناچارن بە شێوەی تاک لەگەڵ سەرمایەدارەکان مامەڵە بکەن، کۆیلەی ڕاستەقینە دەمێننەوە کە ناچارن بۆ وەدەست هێنانی پارویەک نان بەردەوام سوود بە کەسانیتر بگەیەنن. و دەبێ تا کۆتایی دنیا خزمەتکاری بەکرێگیراوی زمانبەستراوبن. بەڵام کاتێک کە کرێکاران داواکاریەکانی خۆیان بە شێوەی کۆمەڵ داوا دەکەن و ئامادە نین دەستبەردار بن، کۆیلە بوونیان کۆتایی دێ، دەبنەوە بە مرۆڤ؛ داوای ئەوە دەکەن کە نابێ زەحمەتیان تەنیا لە خزمەت چەند مفتەخۆرێک دا بێ، بەڵکو دەبێ ئەو کەسانەی کە زەحمەت دەکێشنیش وا لێبکا کە وەکوو مرۆڤی ڕاستەقینە بژین. کرێکاران داوای ئەوە دەکەن کە ئەوانیش ببن بە ئاغا. داوای ئەوە دەکەن کە ژیانیان نابێ بەو جۆرە بێ کە سەرمایەدارەکان و خاوەن زەویەکان دەیانەوێ، بەڵکوو دەبێ بەو جۆرە بێ کە خۆیان دەیانهەوێ. هەربۆیە سەرمایەدارەکان هەمیشە لە مانگرتن دەترسن، چونکوو زاڵ بوونیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە سرودێکی کرێکاری ئاڵمانی دا، کە سەبارەت بە چینی کرێکارە هاتووە کە: “هەموو چەرخەکان لە خولانەوە دەوەستن، گەر بازوی بەهێزتان بیهەوێ”. لە دنیای ڕاستەقینەشدا هەر بەو جۆرەیە: کارخانەکان، زەوی زەویدارەکان، ماشێنەکان، هێڵی ئاسنینەکان و هتد، وەکوو چەرخی ماشێنێکی گەورە دێنە هەژمار – ماشێنێک کە مادە لە کانەکان دەردەهێنێ، بەرهەمیان لێ وەدەست دێنێ، ڕێکوپێکیان دەکا و دەیانگەیەنێتە شوێنی مەبەست. تەواوی ئەم ماشێنە لەلایەن کرێکارەوە جوڵەی پێ دەکرێ. کرێکارە کە زەوی دەکێڵێ، کانزا دەردەهێنێ، و لە ناو کارخانەکان دا خەریکی بەرهەم هێنانە، ماڵ و کارگا و هێڵی ئاسن دروست دەکا. کاتێک کە کرێکاران خۆ لە کارکردن دەپارێزن مەترسی وەستانی تەواوی ماشێنەکان لە ئارادایە. هەر مانگرتنێک ئەوە وەبیر سەرمایەدار دەهێنێتەوە کە کرێکارەکان ئاغای ڕاستەقینەن نەوەک ئەوان. کرێکار گەلێک کە هەر جارە بەرزتر لە جاری پێشوو داوای مافەکانیان دەکەن. هەر مانگرتنێک کە ڕوودەدا ئەوە بە گوێی کرێکاران هەڵدێنێ کە لە هەلومەرجیان دڵسارد نەبنەوە، و ئەوان بە تەنیا نین. سەیرکەن کە مانگرتن چ کاریگەریەکی گەورەی لەسەر خودی مانگرتووان و هەروەها لەسەر کرێکارانی کارخانەکانی دەوروبەر وە یان کرێکارانی هەر ئەو کارخانەیە کە لە بەشەکانیتردا کار دەکەن هەیە.

لە کاتی ئاسایی و ئاشتی دا کرێکار بە بێ بۆڵەبۆڵ خەریکی کارە، لەگەڵ خاوەنکار مشتومڕ ناکا، سەبارەت بە هەلومەرجی خۆشی هیچ قسەیەک ناکا. بەڵام لە کاتی مانگرتندا ماف و داواکاریەکانی بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکا، تەواوی ستەمەکانی سەرمایەدارەکان وەربیر سەرمایەدارەکان دەهێنێتەوە، هەرشتێک کە مافی بێ ئەم لاو ئەولای ئەوە داوای دەکا، و ئیتر تەنیا بیر لە خۆی و حەقدەستەکەی ناکاتەوە بەڵکو بیر لە هەموو هاوکار و هاوچارەنووسەکانی دەکاتەوە کە هاودەنگ لەگەڵ ئەو دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و بە بێ ترس باسی بێبەشی دەکەن و بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجی کرێکاران ڕاپەڕیون. هەر مانگرتنێک، کۆمەلێک بێبەشی زۆر بۆ کرێکارانی بەدوایەوە، بێبەشی و بێدەرەتانیەک کە تەنیا دەکرێ لەگەڵ شەڕ و بەدبەختیەکانی شەڕدا بەراورد بکرێ: بنەماڵەیەکی برسی، بێ داهات، دەستگیرکردن و زۆربەی کات دەرکردن لە شار و زێدی خۆی. لەگەڵ تەواوی ئەو ئازار و ناخۆشیانە، کرێکاران، بە چاوی سووکەوە سەیری ئەو کەسانە دەکەن کە سەفی مانگرتوان بە جێ دەهێڵن و دەچن لەگەڵ خاوەنکار ڕێکدەکەون. لەگەڵ تەواوی ئەو ئازار و ناخۆشیانەی کە بەدوای مانگرتنەوەیە، کرێکارانی کارخانەکانی دەوروبەر، هێزێکی تازە دەگرن کە دەبینن هاوکارەکانیان ئاوا ئازایانە داوای مافەکانیان دەکەن.
یەکێک لە مامۆستایانی گەورەی سۆسیالیزم، ئنگێڵس، سەبارەت بە مانگرتنی کرێکارانی ئینگلیس ئاوا دەڵێ: “خەڵکانێک کە ئەوەندەیان سەبر هەیە تاکوو پشتی بۆرژوایەکی تاک لە زەوی بدەن، توانایی ئەوەشیان هەیە کە پشتی هەموو بۆرژوازی لە زەوی بدەن و تێکیان بشکێنن”. بە شێوەیەکی گشتی مانگرتن لە یەک کارخانە بەسە بۆ ئەوەی مانگرتن بۆ باقی کارخانەکانی تریش بگوازرێتەوە. بەڕاستی کە مانگرتن دەتوانێ کاریگەریەکی ئەخلاقی زۆر بێهاوتا و دەگمەنی هەبێ، دەتوانێ کاریگەری زۆر گەورەی لەسەر ورەی باقی کرێکارەکانیتر هەبێ کاتێک ئەوان دەبینن کە هاوڕێ و هاوکارەکانیان چۆن ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێ کۆتایان بە کۆیلایەتی خۆیان هێناوە و بە دژی سەرمایەداران ڕاپەڕیون.

هەر جار کە کرێکاران مان دەگرن، زۆر بەهێز ئەندێشەی سۆسیالیزم دەچێتە مێشکی کرێکارانەوە؛ ئەندێشەی خەباتی تەواوی چینی کرێکار بۆ ڕزگاری لە ستەمی سەرمایە. زۆر پێشهاتووە کە تا پێش لە مانگرتنێکی گەورە، کرێکارانی کارخانەیەکی دیاری کراو، یان لقێکی تایبەتی پیشەسازی، و یان شارێکی دیاریکراو، هیچ شتێکیان لەسەر سۆسیالیزم بیستبێ یان بیریان لێکردبێتەوە. بەڵام دوای مانگرتن، کۆمەڵە و ئەنجومەنی خوێندنەوە لە نێویاندا پێکهاتوە و ژومارەی کرێکارانی سۆسیالیست زۆرتر و زۆرتر بووە. مانگرتن ئەوە فێری کرێکاران دەکا کە پەی بەوە بەرن کە هێزی سەرمایەدار و کرێکاران لە کوێوە دێ؛ فێریان دەکا کە تەنیا بیر لە خاوەنکار و یان هاوکارەکانی خۆیان نەکەنەوە، بەڵکو بیر لە هەموو خاوەنکارەکان و تەواوی چینی سەرمایەدار و چینی کرێکار بکەنەوە. کاتێک کە کارخانەدارێک لە کۆی ڕەنج و ماندووبوونی چەندین نەوە لە کرێکاران، میلیۆنها سەرمایەی بەدەست هێناوە، بەڵام خۆی لە زیاد کردنێکی کەمی حەقدەستی کرێکاران دەبوێری و تەنانەت لە هەوڵی کەم کردنەوەی ئەو حەقدەستە دایە، و کاتێک کرێکاران لە بەرامبەری دا ڕادەوەستن، و ئەو کارخانەدارە بە هەزاران بنەماڵەی برسی دەردەکاتە سەر جادەکان، بۆ چینی کرێکار بە تەواوەتی ڕوون دەبێتەوە کە چینی سەرمایەدار -وەکوو گشتێک- دوژمنی چینی کرێکارن، و کرێکاران تەنیا دەتوانن پشت بە خۆیان و هێزی یەکگرتوویان ببەستن. زۆرجار ڕوودەدات کە کارخانەدار -وەک خێرخوازێک- هەموو هەوڵی بۆ فریودانی کرێکاران دەخاتە گەڕ، و بە بانگهێشتی کرێکاران بۆ سەر سفرە و خوانی جوان هەوڵ بۆ شاردنەوەی چەوساندنەوەکان بدا. مانگرتن، هەمیشە ئەم فرت و فێڵانەیان بە زووی ئاشکرا دەکا و ئەوە نیشانی کرێکاران دەدا کە “خێرخوازەکەیان” تەنیا گورگێکە لە پێستی مەڕ دا.

هەروەها، مانگرتن چاو و گوێی کرێکاران نەک تەنیا لە هەمبەر ناوەڕۆکی سەرمایەداری بەڵکوو لە هەمبەر ناوەڕۆکی حکومەت و یاساکانیش دەکاتەوە. هەروەک چون کارخانەدارەکان دەیانهەوێ پۆزی خێرخوازی لێبدەن، هەر بەوجۆرە نێردراوانی حکومەت و بەکرێگیراوانیان هەوڵ دەدەن کە کرێکاران دڵنیا کەنەوە کە تێزار و حکومەتی تێزاری، بە پێی ویستی یاسا، وەک یەک چاو لە خاوەنکار و کرێکار دەکا. کرێکاران هیچ شتێک لە یاساکان نازانن، و لەگەڵ مەئمورەکانی دەوڵەت پێوەندیان نیە، بەتایبەت ئەوانەی کە پۆستی باڵایان لە حکومەت دا هەیە، هەر بۆیە لە زۆربەی کاتەکاندا باوەڕیان پێدەکەن. دواتر مانگرتن ڕوودەدا. داواکاری گشتی، پشکێنەری کارخانە، پۆلیس و زۆر جارانیش هێزی سوپا لەبەردەم دەرگای کارخانەدا ڕادەوەستن. کرێکاران بۆیان دەردەکەوێ کە یاساکانیان شکاندووە: خاوەنکارەکان یاسایی ئەو مافەیان هەیە کە لە دەوری یەک کۆببنەوە و لەسەر چۆنیەتی کەم کردنەوەی حەقدەستەکان گفتوگۆ بکەن. بەڵام ئەگەر کرێکارەکان بە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش بگەن، ئەوا دەبن بە تاوانکار! کرێکارەکان لە ماڵ و حاڵیان دەردەکرێن، پۆلیس ئەو دوکانانەی کە کرێکارەکان دەیانتوانی بە قەرز لەوێ شتومەک بهێنن دادەخەن و تەنانەت کاتێک هەڵسوکەوتی کرێکارەکان تەواوەن ئاشتیخوازانەیە هەوڵ دەدرێ کە سەربازەکان لە دژی کرێکاران هان بدەن. تەنانەت فەرمان بە سەربازەکان دەکرێ کە تەقە لە کرێکارەکان بکەن و هەر ئەو کاتەی لە پشتەوە تەقە لە کرێکارە هەڵهاتوەکان، کرێکارە بێ چەکەکان دەکەن، خودی تێزار ئەوپەڕی سپاس و پیزانینی هەیە بۆ هێزە چەکدارەکان (هەر بەو شێوەیە تێزار سپاسی هێزە چەکدارەکانی کرد کە لە ساڵی ١٨٩٥ کرێکارانی مانگرتووی یاروسلاولیان دایە بەر دەست ڕێژی گوللە و کوشتیانن) وردە وردە بۆ کرێکاران ڕوون دەبێتەوە کە دەوڵەتی تێزار خراپترین دوژمنیانە. چونکوو پشتیوانی لە سەرمایەدارەکان دەکا و دەست و قاچی کرێکاران دەبەستێتەوە. کرێکاران وردە وردە هەست بەوە دەکەن کە یاساکان تەنیا لە خزمەت بە مافەکانی سەرمایەدارەکانن کە نووسراون، و مەئمورینی حکومەت تەنیا و تەنیا پارێزەری ئەو مافانەن، کە دەمی چینی کرێکار بگرن و نەهێڵن کە دواکاریەکانی وەزمان بهێنێ؛ چینی کرێکار دەبێ بۆ خۆی مافی مانگرتن، مافی چاپ و بڵاو کردنەوەی رۆژنامەی کرێکاری، مافی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی نەتەوەیی کە تیایدا یاساکان دەنووسرێ و چاوەدیری پەیڕەوکردنی یاساکان دەکا، بەدەست بێنێ. حکومەت زۆر باش دەزانێ کە مانگرتن چاو و گوێی کرێکاران دەکاتەوە؛ هەر بەو هۆیەشە کە ئاوا لە مانگرتن دەترسێ و دەست بۆ هەمووشتێک دەبا بۆ ئەوەی بەری پێ بگرێ. بێ هۆ نیە کە جارێکیان وەزیری ناوخۆی پرۆس -کە ناوبانگی تایبەتی هەبوو لە بەدواداچوون و گرتنی سۆسیالیستەکان و کرێکارانی وشیار- لە بەرامبەر بە نوێنەرانی خەڵک دا وتی: “لە پشت هەر مانگرتنێکەوە، دێوزمەی شۆڕش و ڕاپەڕین لە بۆسەدایە”.

هەر مانگرتنێک ئەم تێگەیشتنە لە کرێکاران دا بەهێز و گەشە پێدەدا کە حکومەت، دوژمنیانە و چینی کرێکار دەبێ خۆی بۆ خەبات بە دژی حکومەت و مافە ڕەواکانی جەماوەر ئامادە بکا. هەر بۆیە، مانگرتن ئەوە فێری کرێکاران دەکا کە یەکگرتوو بن؛ ئەوە نیشان دەدا کە تەنیا کاتێک دەتوانن بە دژی سەرمایەدارەکان شەڕ بکەن کە یەکگرتوو بن؛ فێریان دەکا کە بیر لە بەرخۆدان و خەباتی چینی کرێکار بکەنەوە بە دژی چینی سەرمایەدار و بە دژی حکومەتی داپڵۆسێنەری پۆلیسی. هەر بەو هۆکارەیە کە سۆسیالیستەکان مانگرتن بە “قوتابخانەی خەبات” ناودێر دەکەن. قوتابخانەیەک کە تیایدا کرێکاران فێری ئەوە دەبن کە چۆن بۆ ئازادی هەموو جەماوەر، هەموو کەمپی کار لە دیلیەتی کاربەدەستانی حکومەتی و لە دیلیەتی سەرمایە، لەگەڵ دوژمنانیان شەڕ بکەن. بەڵام “قوتابخانەی خەبات” خودی خەبات نیە. کاتێک کە مانگرتن لە ناو کرێکاران دا بەربڵاو دەبێ، هەندێک لە کرێکاران (لەوانە هەندێک لە سۆسیالیستەکان) شک لەوە دەکەن کە چینی کرێکار تەنیا دەتوانێ خۆی لە مانگرتنەکان، سندوقی مانگرتن، و یان کۆمەڵەی مانگرتن بەرتەسک بکاتەوە. کە تەنیا لە ڕێگای مانگرتنەوە چینی کرێکار بتوانێ هەلومەرجی ژیانی بەشێوەیەکی بەرچاو باش بکا و ئازادیەکانی وەدەست بێنێ. کاتێک کە کرێکاران دەبینن چ هێزێکی گەورە لە مانگرتنی چینی کرێکاری یەکگرتوو و مانگرتنە بچوکەکان دا بوونی هەیە، هەندێک وەها بیر دەکەنەوە کە چینی کرێکار ئەگەر مانگرتنێکی سەرتاسەری لە هەموو وڵات دا بەڕێوە بەرێ دەتوانێ هەرشتێک کە لە سەرمایەدارن و لە دەوڵەتی داوا دەکا وەدەستی بێنێ. ئەم بیروڕایە لە وڵاتانی تریشدا سەردەمانێک کە بزوتنەوەی چینی کرێکار لە هەنگاوەکانی سەرەتایی خۆی دابوو و کرێکاران هێشتا زۆر بێ ئەزموون بوون بوونی هەبوو. ئەم بیروڕایە هەڵەیەکی کوشەندەیە. مانگرتن یەکێک لەو ڕێگایانەیە کە کرێکاران لە ڕێگای ڕزگاری خۆیاندا کەڵکی لێوەردەگرن. بەڵام تاکە ڕێگا نیە و ئەگەر کرێکاران بیر لە باقی ڕێگاکانی تر خەبات نەکەنەوە، ئەوا گەشە و سەرکەوتنەکانی چینی کرێکار خاو دەکەنەوە. ئەوە ڕاستە ئەگەر مانگرتنەکان بیانهەوێ سەرکەوتوو بن بوونی سندوقی مانگرتن بۆ پشتیوانی دارای کرێکارە مانگرتوەەکان لە کۆی پرۆسەی مانگرتندا پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە. ئەم جۆرە سندوقە کرێکاریانە لە هەموو وڵاتانیتریش دا بوونی هەیە؛ بەڵام لێرە لە ڕووسیا، ئەم کارە بەتایبەت هەڵەیە چونکوو پۆلیس شوێن سندوقەکە دەکەوێ و دەیدۆزێتەوە و پارەکان دەبا و کرێکارەکان دەستگیر دەکا. هەڵبەتە کرێکاران دەتوانن ئەو سندوقانە لە پۆلیسەکان بشارنەوە، و سروشتیە کە ئەم جۆرە سندوقانە زۆر بەنرخن و ئێمە نامانهەوێ کرێکاران ئامۆژگاری بکەین کە بیر لە دامەزراندنی ئەو جۆرە سندوقانە نەکەنەوە. بەڵام نابێ وا بیر بکرێتەوە کە سندوقی مانگرتن تا ئەو کاتەی لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەیە دەتوانێ ژمارەیەکی زۆر یارمەتیدەری هەبێ و تا ئەو کاتەی کە ژمارەی یارمەتیدەرەکانی هێندە کەم بێ ناتوانێ زۆر یارمەتیدەر بێ. هەروەها، تەنانەت لەو وڵاتانەی کە یەکیەتیە کرێکاریەکان بە ڕەسمی بوونیان هەیە و بڕێکی زۆر پارەیان لەبەردەست دایە، چینی کرێکار هێشتا ناتوانێ خەباتی خۆی تەنیا لە مانگرتن دا بەرتەسک بکاتەوە. تەنیا پێویستە کە وچانێکی کاتی لە کاروباری پیشەسازی دا (وەکوو قەیرانێک، هەر ئەو شتەی کە خەریکە لە ڕووسیا نزیک دەبێتەوە) ڕووبدا؛ تاکوو خاوەن کارخانەکان ئەگەر تەنانەت بە دەستی ئەنقەستیش بووبێ مانگرتن شكڵ پێ بدەن، چونکوو بە قازانجیانە ئەگەر بۆ ماوەیەک کار نەکرێ و سندوقی مانگرتنی کرێکاران خاڵی ببێ. هەر بۆیە بە هیچ چەشنێک کرێکاران ناتوانن تەنیا خۆیان لە مانگرتن و کۆبوونەوەی مانگرتوان بەرتەسک بکەنەوە. هەروەها مانگرتنەکان تەنیا کاتێک دەتوانن سەرکەوتوو بن کە کرێکاران بتوانن کاتی شیاو بۆ مانگرتن هەڵبژێرن، و کاتێک کە دەزانن چۆن داواکاریەکانی خۆیان باس بکەن، و کاتێک کە لەگەڵ سۆسیالیستەکان لە پێوەندیدان و لەلایەن ئەوانەوە دەتوانن ڕاگەیەندراو و نامیلکەکان وەدەست بێنن. هێشتا ژومارەی ئەو جۆرە کرێکارانە لە ڕووسیا زۆر زۆر کەمە و دەبێ هەوڵ بۆ زیادکردنی ئەو جۆرە کرێکارانە، بۆ ناساندنی ئاڕمانی چینی کرێکار بە جەماوەری کرێکار و ئاشنا کردنیان لەگەڵ سۆسیالیزم و خەباتی چینی کرێکار بدرێ. ئەمە ئەرکێکە کە سۆسیالیستەکان و کرێکارانی وشیاردەبێ پێکەوە بیخەنە سەرشانیان و پێکەوە بۆ ئەم مەبەستە حیزبی سۆسیالیستی چینی کرێکار دامەزرێنن. هەروەها، مانگرتنەکان ئەوەی فێری چینی کرێکاری هەموو وڵاتان کردووە کە بۆ مافی کرێکاران و بە شێوەیەکی گشتی مافی میللەت، بە دژی دەوڵەت خەبات بکەن. هەر وەک وتمان تەنیا حیزبێکی سۆسیالیستی چینی کرێکارە کە دەتوانێ ئەم خەباتە بە بەهێزکردن و بڵاوکردنەوەی چەمکگەلی دورست لە دەوڵەت و ئاڕمانی چینی کرێکار لە ناو خەڵک دا بە سەرەنجام بگەیەنێ.
لە کاتێکیتردا بەتایبەتی باس لەوە دەکەین کە چۆن مانگرتنەکان لە ڕووسیا ڕێبەری دەکرێن و چۆن کرێکارانی وشیار دەبێ کەڵکیان لێوەربگرن. لێرەدا تەنیا پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە مانگرتنەکان، هەروەک وتمان “قوتابخانەی خەبات”ن و نە خودی خەبات و مانگرتنەکان تەنیا ئامرازێکن بۆ خەبات و تەنیا لایەنێکن لە بزوتنەوەی چینی کرێکار. کرێکاران دەبێ لە مانگرتنە دوورەپەرێزەکان زیاتر بڕۆن و بیر لە خەبات بۆ ڕزگاری تەواوەتی چینی کرێکار و هەموو کەمپی کار بکەنەوە، هەروەک چۆن کرێکارانی هەموو وڵاتەکان -بە کردەوە- وادەکەن.
کاتێک کە هەموو کرێکارانی وشیار دەبنە سۆسیالیست، واتە کاتێک کە بۆ ڕزگاری تێدەکۆشن و مەبەستیان بانگەشە و بردنی سۆسیالیزمە بۆ ناو کرێکاران و هەوڵدەدەن کە کرێکاران فێری هەموو ڕیگاکانی خەبات بە دژی دوژمنانیان بکەن، لە هەموو وڵاتدا یەکگرتوو دەبن، کاتێک کە حیزبی سۆسیالیستی کرێکاری بنیات دەنێن تاکوو خەبات بۆ ڕزگاری هەموو خەڵک لە ژێر ستەمی حکومەتی و ڕزگاری هەموو کرێکاران لە دیلیەتی سەرمایە بەرنە پێش، تەنیا لەو کاتەدایە کە چینی کرێکار دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لەو بزوتنەوە کرێکاریە گەورەیەی کە کرێکارانی هەموو وڵاتەکان تیایدا ڕێکخراو بوون؛ بزوتنەوەیەک کە هەموو کرێکاران لە ژێر ئاڵایەک دا یەکگرتوو دەکا کە بە “کرێکارانی هەموو وڵاتەکان یەکبگرن!” نەخشێندراوە.

وەرگێڕان: هیوا ئەمانی




گرنگترین بنه‌مای هزری و رێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترۆنی (E-Left).. رزگار ئاكره‌یی

گرنگترین بنه‌مای هزری و رێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترۆنی (E-Left)، به‌ره‌و چه‌پێكی زانستی ودیموكراتی سه‌رده‌میانه‌.

پێش نیزیكه‌ی بیست ساڵ من سه‌ره‌تاكانی چه‌مكی چه‌پی ئه‌لكترونیم خسته‌روو (Electronic Left ”E-Left”) وباسم كردن له‌ خاڵی سه‌ره‌كی له‌چه‌ندین وتار ودیالوگی جیاواز. وه‌كو ده‌بینین زۆر له‌ خاڵه‌ باسكراوه‌كان راستگویی خۆیان سه‌لماند، وئێستا پێویسته‌ به‌ فراوانی گرنگترین بنه‌مای هزری ورێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترونی به‌شێوه‌یه‌كی وردتر روون بكه‌ینه‌وه‌.
ئه‌كرێ‌ هه‌ندێ‌ كه‌س واتێبگه‌ن زاراوه‌ی چه‌پی ئه‌لكترونی ته‌نها گۆرینی ده‌زگا و پارته‌كانی چه‌په‌ له‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری و ئه‌نترنێت! به‌تێروانینی من، زۆر له‌وه‌ زیاتره‌، به‌ڵكو ئاراسته‌غپكی نوێ‌ یه‌ به‌شێوازه‌كی زانستی دیموكراتی هاوچه‌رخ وسه‌رده‌میانه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێت له‌باره‌ی چه‌مكی چه‌پ و وتاری سیاسی، میكانیزمی رێكخستن وكاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانستی ومافی مروڤ له‌بواره‌ جیاوازه‌كان، وگۆرانكاری گه‌وره‌ له‌ میكانیزمی سه‌ره‌ده‌ریكردن وپه‌یوه‌ندیكردن ورێكخستنی جه‌ماوه‌ر به‌هۆی شورشی ته‌كنلوجی وزانیاریه‌وه‌.

گرنگترین بنه‌مای هزری وسیاسی چه‌پی ئه‌لكترونی
وه‌ك هێزی چه‌پ خه‌بات ده‌كه‌ین دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌ی جیاوازی خۆی، وكارده‌كه‌ین بۆ گۆرینی، به‌ره‌و سیسته‌می سوشیال دیموكرات كه‌ زیاتر مروڤایه‌تی ودادپه‌روه‌ری تێدا هه‌بێت، به‌ڵام پرسیار لێره‌ ئه‌وه‌یه‌، ئایه‌ ده‌توانین بیگۆرین به‌رێگه‌ی پێداگری حه‌رفی به‌ تێكست و وتاری سیاسی ومیكانیزمی كاركردن ورێكخراوه‌یی كلاسیكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناو قالبی جێگیر! كه‌ ناگونجێن له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی دیالیكتی وپێشكه‌وتنخوازی ماركسی وچه‌پ، له‌كاتێك سه‌رمایه‌داری له‌هه‌موو بواره‌ك گه‌شه‌ ده‌كات له‌هه‌ر كاژمێره‌ك به‌لكو له‌هه‌ر خوله‌كه‌ك! وبه‌شێوه‌كی خێرا وكاریگه‌ر خۆی ده‌گونجێنیت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌ جیاوازه‌كان ولێی ده‌رده‌چێت وخۆی نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌؟ ئایه‌ ئه‌كرێ‌ (چه‌كی زۆر كه‌ون) به‌كاربێنین، ومه‌به‌ستم لێره‌ وتار ومیكانیزمی كاركردن ورێكخستن له‌و شه‌ره‌ گه‌وره‌ وئالوزه‌ وسه‌ركه‌وتن مسوگه‌ر بكه‌ین؟ به‌ بوچوونی من، به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵام (نه‌خێر) ده‌بێت، وبارودوخی ئێستا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت!

بۆیه‌ پێویسته‌ روو به‌رووی سه‌رمایه‌داری ببینه‌وه‌ (به‌ چه‌كی) پێشكه‌وتوو، وزانستی هاوچه‌رخ ونوێ بوونه‌وه‌ وگه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام له‌هه‌موو بواره‌ك، وسه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بێنین. به‌هه‌مان شێوه‌ی كارل ماركس وفریدریك ئه‌نجلز (كارل وئه‌نجلز له‌ پێشه‌كی چاپی ئه‌لمانی ساڵی 1872 له‌ به‌یاننامه‌ی شیوعی پاش ته‌نها بیست وپێنج ساڵ له‌ نووسینی، ئاماژه‌ ده‌كه‌ن: ئیمڕۆ ئه‌و به‌رنامه‌ كه‌ون بووه‌ له‌هه‌ندێ‌ خاله‌كانی به‌كاریگه‌ری پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی گه‌وره‌ له‌دوایین بیست وپێنج ساڵ). وبێگومان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كارل وئه‌نجلز ئاماژه‌ بۆ ده‌كه‌ن له‌و كاته‌ زۆر كه‌م بوو به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی ته‌كنلوجی ئێستا، باشه‌ ئێستا بوچوونیان چۆن ده‌بوو؟ ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ ژیان دا بان پاش ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریه‌ گه‌وره‌یه‌؟

زۆر پێویسته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا بروین وله‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی زانستی وته‌كنلوجی به‌رده‌وام له‌هه‌موو بواره‌كان، وبه‌باشترین شێوه‌ سوودی لێ‌ وه‌رگرین وبه‌كاریبینین له‌ خه‌باتمان له‌پێناو گۆرین وگه‌شه‌پێدان ونوێ‌ بوونه‌وه‌، وتازه‌ كردنه‌وه‌ی وتار وبه‌رنامه‌ی پارته‌ چه‌په‌كان، ومیكانیزمی رێكخستن وسه‌ركردایه‌تی وهه‌لسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، وروو به‌رووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئالوز وگه‌وره‌، وكارلێكردنی خێرا له‌گه‌ڵ گۆرانكاری خوماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تی، له‌پێناو كاراكردنی دیالوكی نشتیمانی خوماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تی له‌نێو هێزه‌كانی چه‌پ، وپێشخستن ونوێ كردنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی چه‌پ ودامه‌زراندنی چارچێوه‌ وهاوپه‌یمانی چه‌پی دیموكراتی، وپابه‌ندبوون به‌ گیانی نوێ بوونه‌وه‌ی زانستی ورێكخراوه‌یی ومروڤایه‌تی هزری چه‌پ له‌لایه‌ك وگیانی شورشی ته‌كنلوجی وزانیاری له‌لایه‌كی تر.
وبه‌پێی ئه‌وه‌، من ده‌بینم گرنگترین بنه‌مای هزری چه‌پی ئه‌لكترونی، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:

  1. چه‌په‌كی زانستی پشت ببه‌ستێت به‌ پێشكه‌وتنی زانستی ومافی ئاقلانه‌ی هزری چه‌پ ومروڤایه‌تی ورێكه‌وتنه‌كانی مافی مروڤی جیهانی، وسوود وه‌رگرێت له‌ لایه‌نه‌ ئه‌رێنیه‌كانی هه‌موو ئاراسته‌كانی ماركسی وچه‌پ وپێشكه‌وتنخوازی جیاواز، ودان به‌ فره‌لایه‌نی هزری چه‌پ بنێت، وهیچ تیوری یان ئایدلوجی ئه‌ژمار نه‌كات وه‌ك تێكسته‌كی ئاینی پیروز. هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرێت له‌ پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانستی ومافه‌كان له‌ كاری سیاسی وراگه‌یاندن وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وروشه‌نبیری وژینگه‌یی. وبا به‌ ده‌یان چاره‌سه‌ریمان هه‌بێت به‌كاریان بێنین بۆ پلاندانان وئاراسته‌كردنی خه‌باتی چه‌پ ومیكانیزمه‌كانی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ویه‌كسانی وئازادی به‌ئاسویه‌كی ئیشتیراكی.
  2. جێگره‌وه‌ی زانستی وئاقلانه‌ به‌پێی شتی به‌رده‌ست ئێستا ونه‌ك شتی داواكرا !: ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌كی تیوری بیربكه‌ینه‌وه‌ ئێستا وه‌كو هه‌موو چه‌پخوازه‌كان بێگومان داواكاریمان ده‌وله‌ته‌كی ئیشتیراكی دیموكراتی یه‌ وسیسته‌مه‌كی ناچینایه‌تی ویه‌كسانی ته‌واو تا راده‌یه‌كی گه‌وره‌. به‌ڵام پسیار لێره‌ ئه‌وه‌یه‌، ئایه‌ ئێستا ئه‌وه‌ له‌توانا دایه‌ به‌پێی بارودوخی بابه‌تی وخۆیه‌تی؟ وئایه‌ هه‌ر ده‌مینیێن له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدلوجیا ودووباره‌كردنه‌وه‌ی رسته‌ی شورشگێری، وله‌سه‌ر تیوری قسه‌ بكه‌ین له‌جیاتی شێوازی زانستی وچۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ وگشتی، وله‌جیاتی كرده‌وه‌ی پراكتیكی؟
    بۆیه‌ چه‌پی ئه‌لكترونی هه‌وڵ ده‌دات سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ وجێگره‌وه‌ی زانستی بخاته‌ رو، زیاتر ئاقلانه‌ بن وپه‌یوه‌ندیان هه‌بێ‌ به‌ كێشه‌كانی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش وكۆمه‌ڵگا به‌گشتی وژیانی ڕۆژانه‌ وگۆرینی به‌ره‌و باشتر هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌كی سنورداریش بێت، پشت به‌ستن به‌ واقیع وتوانای چینه‌كان وبارودوخی ئێستا وتایبه‌تمه‌ندی وپله‌ی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكان، وپێشهاته‌ خۆماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تیه‌كان وده‌ستنیشانكردنی ئه‌ركی پراكتیكی ئه‌و قوناغه‌ پشت به‌ستن به‌ زانستی هاوچه‌رخ وبیروكه‌ی چه‌پ وپێشكه‌وتنخوازی جیاواز.
    بۆ ئه‌وه‌ی چه‌پ دور نه‌كه‌وێت له‌ ئامانج وبیروكه‌كانی وته‌نها رسته‌ی شورشگێری وكلاسیكی ئاماده‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، وبمێنته‌وه‌ له‌ناو تێكستی تیوری وشك وكه‌ون. كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن زۆر له‌ چه‌په‌كان بوونه‌ته‌ (تێكستی پیروزی وشك) وراستی ئاینی ره‌ها، وبه‌كه‌لك هه‌موو شوێن وكات دێن، وزۆر جار سه‌ركرده‌كانی ماركسی وچه‌پ وهه‌ندێ‌ سه‌روك حیزب وه‌كو خوداوه‌ند سه‌یر ده‌كرێن.

    پێویسته‌ چه‌پ ئازاد بكرێت له‌ تێكسته‌ تیوریه‌كانی ره‌ها وپه‌رستنی كه‌ساتیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قوناغه‌ تێپه‌رین، وگه‌راندنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌كان وبیرمه‌ندانی چه‌پ بۆ (خانه‌ی مروڤه‌كان) پاش ئه‌وه‌ی كردیانن به‌ (خوداوه‌ند وپیاوی ئاینی وشێخ)، وئه‌وه‌ بووه‌ هۆكاری حاله‌ته‌كی نه‌رێنی ووشكبوونی هزری وزیانه‌كی زۆری به‌ چه‌پ گه‌یاند ورولی له‌ناو كۆمه‌ڵگا.
    گۆرینی ژیانی مروڤ به‌ره‌و باشتر بنه‌مای چه‌پی ئه‌لكترونی یه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌هه‌ندێ‌ هه‌نگاوی سنورادریش بێت به‌رێگه‌ی جێگره‌وه‌ی واقیعیانه‌ بۆ ئه‌و قوناغه‌، وسوود وه‌رگرتن له‌ تیوری وبیروكه‌ی چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز ومروڤایه‌تی جیاواز بۆ ئه‌نجامدانی گۆرانكاری به‌پێی بارودوخ وگه‌شه‌كردنی هه‌ر وڵاته‌ك، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌، وپێویسته‌ بكه‌وێته‌ ژێر پروسه‌كی ره‌خنه‌گرتن وگه‌شه‌پێدان ونوێ‌ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وماف وروشه‌نبیری وژینگه‌یی مروڤایه‌تی.

  3. ئه‌زمونه‌ ئیشتیراكیه‌كان وچه‌پخوازه‌كان: داوای پێداچوونه‌وه‌ی ماركسیه‌ت وقوتابخانه‌ چه‌په‌كانی جیاواز ده‌كات وكلتوره‌كه‌یان، وهه‌لسه‌نگاندنی ئه‌زمونه‌كانی ئیشتیراكی وچه‌پخواز، بۆ نموونه‌ (ئیشتیراكی سوڤێتی، ئه‌زمونی چینی، ئیشتیراكیه‌ت وچه‌پی خۆماڵی، ئه‌زمونه‌كانی ئیشتیراكی دیموكراتی وبه‌تایبه‌تی له‌ ده‌وله‌ته‌ سكاندنافیه‌كان…هتد). به‌شێوه‌كی زانستی وبه‌پێی قوناغی مێژوویی وبارودوخی خۆماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تی ئه‌و كاته‌، وخوێندنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ئه‌رێنی ونه‌رێنیه‌كان وشیكردنه‌وه‌كی ره‌خنه‌گر وزانستی بۆ بیروكه‌ وكه‌ساتیه‌ چه‌په‌كان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ لایه‌نه‌ ئه‌رێنیه‌كان ودووركه‌وته‌وه‌ له‌ لایه‌نه‌ نه‌رێنیه‌كان.
  4. ئامانجی بنیاتنانی ده‌وله‌ته‌كی دیموكراتی سكیولاره‌ به‌ سیسته‌مه‌كی سیاسی وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وژینگه‌یی دادپه‌روه‌رانه‌، جه‌خ ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شێوه‌كانی چه‌وساندنی چینایه‌تی وپشت به‌ستن به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ده‌كات، رولی ئاین ونه‌ته‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای هاولاتیبوونی یه‌كسان ورێزگرتنی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ومافی ملله‌تان بۆ مافی چاره‌نووس، وسه‌روه‌ری یاسا ورێكه‌وتنامه‌كانی مافی مروڤی نێوده‌وله‌تی، رێزگرتنی ئازادیه‌كان ویه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی رێكخستنه‌وه‌ وخۆپیشاندان ومانگرتن وجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، دادوه‌ری سه‌ربخۆ وراگه‌یاندنی ئازاد وكراوه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاراسته‌ هزری وسیاسی، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مافه‌كانی مروڤ ب تێگه‌یشتنه‌كی جیهانی دوور له‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی وئاین وره‌گه‌ز وئاراسته‌ی سیاسی وهزری، دژایه‌تی سزای له‌سێداره‌دان، ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت وهێزی دیكتاتوری وئاینی ونه‌ته‌وه‌په‌رست كه‌ دژی مافی مروڤن.
  5. به‌شێوه‌كی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ وسیاسه‌ته‌كانی ئاراسته‌ی كرێكار وزه‌حمه‌تكێشان وچینه‌ بنده‌سته‌كان ده‌كات، وگه‌نجان وچینه‌كانی تینوو بۆ گۆرین ونوێ‌ كردنه‌وه‌ وداپه‌روه‌ری ویه‌كسانی ناو كۆمه‌ڵگا. ووه‌ك قوناغه‌كی چاكسازی داوای سیسته‌مه‌كی ئابوری داپه‌روه‌رانه‌ وروون ده‌كات وده‌وله‌ت خۆشگوزه‌رانی ویه‌كسانی، به‌رێگه‌ی سیاسه‌تی ئابوری جیاواز وكه‌رتی گشتی وهاوكار وتێكه‌ڵ وتایبه‌ت به‌پێی به‌رێوبردنی گشتی ئابوری وگرنگیدان به‌ ده‌وله‌ت له‌بواری پلاندانانی ئابوری مه‌لبه‌ندی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیموكراتی جه‌ماوه‌ری. پشت به‌ستن به‌باج وه‌رگرتن وداپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وبیمه‌كردن وهاوسۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو ونه‌هێشتنی هه‌ژاری ویه‌كسانی ده‌رفه‌ت ونه‌هێشتنی بێكاری وگه‌شه‌پێدانی توانای مروڤایه‌تی وبه‌كارهێنانی زانستی بۆ سه‌رچاوه‌كان، خوێندنی بێ‌ به‌رامبه‌ر وته‌ندروستی وچاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وگشت خزمه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كان وبه‌شداركردنی هه‌مووان له‌ سامانه‌كانی كۆمه‌ڵگا ومسوگه‌ركردنی ئاسته‌ك وكوالیتیه‌كی ژیانی گونجاو بۆ هه‌موو هاوڵاتیان.
    خه‌باتی زاراوه‌یی، هاودژ نییه‌ له‌گه‌ڵ خه‌باتی به‌رده‌وام له‌پێناو گۆرین به‌ره‌و سیسته‌مه‌كی سیاسی – ئابوری یه‌كسان ونه‌هێشتنی جیاوازیه‌ ئابوریه‌كان له‌ناو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، وبه‌دیهێنانی داپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. سروشت وبناماكانی سیسته‌می سیاسی وئابوری كه‌ له‌پێناوی خه‌بات ده‌كه‌ین جیاواز ده‌بێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وسروشتی هه‌ر وڵاته‌ك، وهاوسه‌نگی چینایه‌تی وسیاسی وبارودوخی خۆماڵی وجیهانی.
  6. چه‌په‌ك دووربێت له‌ توتالیرزم باوه‌ری به‌ پروسه‌ی دیموكراتی وفره‌حزبی وگواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، وگۆرینی هێواش به‌ره‌و سیسته‌مه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تر به‌پێی بوچوونه‌كانی جه‌ماوه‌ر، به‌شێوه‌كی داهێنه‌ر كۆبكاته‌وه‌ له‌نێوان دیموكراسی ویه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وسكیولاریزم، ودژی هه‌موو جوره‌كانی دیكتاتوریه‌ت بێت وهه‌ر زه‌وتكردنه‌كی ده‌سه‌ڵات، ودژی چه‌مكی یه‌ك چین یان حزب بێت، وشێوازی هه‌مه‌جوری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ودیموكراتی بگرێته‌ به‌ر ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵات بێت یان له‌ ئوپوزسیون، ورێز له‌ بوچوونی ده‌نگده‌ران بگرێت له‌ كه‌ش وهه‌وایه‌كی دیموكراتی ویه‌كسانی بۆ هه‌موو حزبه‌ سیاسیه‌كان به‌پێی حاله‌تی هه‌ر وڵاته‌ك.
  7. كاربكات له‌پێناو دامه‌زراندن وبه‌هێزكردنی یه‌كێتی وسه‌ندیكای كرێكاران به‌شێوه‌كی پیشه‌یی وسه‌ربخۆ، به‌رگریكردن له‌ مافی كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشان وهزری نێوده‌وله‌تی ورێكه‌وتنی ئازادی سه‌ندیكاكان وپاراستنی رێكخستنی سه‌ندیكاكان، ونه‌كرێنه‌ شوێنی سیاسی وحیزبی وبه‌شه‌ك له‌ ناكوكیه‌كان، به‌ڵام ئه‌كرێ‌ بوچوونی سیاسی جیاواز هه‌بێت له‌ناو سه‌ندیكاكان كاربكه‌ن پێكه‌وه‌ له‌پێناو بدیهێنانی ئامانجی پیشه‌یی هاوبه‌ش.
    كه‌وتنی سه‌ندیكاكان ویه‌كێتیه‌ پیشه‌یه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كان وكاریگه‌ریه‌كانیان فاكته‌ره‌كێ‌ نه‌رێنی یه‌ ولاوازیان ده‌كات، وده‌بێته‌ هۆی ناكوكی ناوخۆیی وسه‌پاندنی ئه‌جیندای حیزبی ته‌سك وپه‌یابوونی ناكوكی حیزبی ناوخۆیی وده‌ره‌كی به‌هۆی هه‌لۆستی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ چه‌په‌ كلاسیكیه‌كان، كه‌ هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ كاری هاوبه‌ش نین له‌نێوان رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری وسه‌ندیكاكان.
  8. داوای یه‌كسانی ته‌واو بۆ ئافره‌ت وجوداكاری ئه‌رێنی، وته‌رخانكردنی به‌شی (كوتا) له‌ ده‌زگاكان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ته‌واو دروست ببێت، له‌ناو هه‌موو ده‌زگای جه‌ماوه‌ری وسه‌ركردایه‌تی وچالاكی جیاواز، وهه‌ندێ‌ میكانیزمی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت پوستی سه‌ركردایه‌تی وه‌رگرێت وتواناكانی پێشبخات، وهه‌روه‌ها دامه‌زراندنی یه‌كێتی سه‌ربخۆی ئافره‌تان به‌پێی رێكه‌وتنی نێوده‌وله‌تی په‌یوه‌ست به‌ ئافره‌تان. زۆرینه‌ی هێزه‌ چه‌په‌كان هه‌تا ئێستا نێرینه‌ن تا راده‌كی گه‌وره‌، ورولی ئافره‌ت سنورداره‌ به‌شێوه‌كی به‌رچاو له‌ ئاسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی.
    خه‌بات له‌پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی ته‌واو له‌نێوان ئافره‌ت وپیاو مه‌رج نییه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ گۆرینی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ودامه‌زراندنی سیسته‌می ئیشتیراكی وسنورداركردنی به‌ ره‌هه‌ندی چینایه‌تی، به‌لكو ئه‌كرێ‌ ئێستا زۆر چاكسازی بكرێت وبه‌پێی ئاماره‌كان زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی ئافره‌تان توانیانه‌ زۆر ماف به‌ده‌ست بێنن وپله‌ی پێشكه‌وتووی یه‌كسانی كه‌ هه‌تا ئێستا ده‌وله‌تی سه‌رمایه‌دارین، بۆ نموونه‌ ده‌وله‌ته‌ سكاندناڤیه‌كان.
  9. جیاكردنه‌وه‌ی رولی ئاین له‌ ده‌وله‌ت: چه‌پی ئه‌لكترونی رولی ئاین له‌ ده‌وله‌ت جیاده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مسوگه‌ركردنی ئازادی ئاینی وبیروباوه‌ر، ورێزگرتن له‌ ئازادی بیرو ورای ئاینی كه‌سایه‌تی جه‌ماوه‌ر وپه‌یوه‌ندی له‌نێوان مروڤ وئاین، بێ‌ ئه‌وه‌ی به‌زۆر په‌سه‌ند بكرێت له‌سه‌ر كه‌سانی تر. پێویسته‌ ده‌وله‌ت سكیولار بێت وله‌سه‌ر یه‌ك دووراتی بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاینه‌كان، وپشتگیری ده‌زگا ئاینیه‌كان بكات وه‌ك رێكخراوی جه‌ماوه‌ری به‌شێوه‌كی یه‌كسان به‌پێی پله‌ وئاستی ئاین له‌ناو كۆمه‌ڵگا. بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌زگای ئاینی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌وله‌ت بێت، وكارمه‌ندانی ئاینی له‌ناو ده‌زگای حكومی په‌روه‌رده‌ بكرێن، له‌گه‌ڵ قه‌بوڵكردنی فره‌ئاینی وفره‌هزری ورسواكردنی توندوتیژی ووشكباوه‌ری وسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئاین له‌ناو كۆمه‌ڵگا.

    ئاین ته‌ماشه‌ ناكرێت وه‌ك كێشه‌كی هاودژی سه‌ره‌كی به‌لكو به‌رهه‌می بارودوخی ئابوری وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وروشه‌نبیری ومێژووی یه‌ وكاریگه‌ریه‌كانی، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان دووربخه‌ین له‌ دژایه‌تیكردنی توندی ئاینی جه‌ماوه‌ر، به‌لكو دیالوكه‌كی ئاقلانه‌ وئارام هه‌بێت له‌باره‌ی ئاینه‌كان، وخوێندنه‌وه‌ی كلتوری ئیسلامی وئاینه‌كان به‌ تێروانینه‌كی زانستی چه‌پخواز وبه‌رچاوكردنی لایه‌نه‌ ئه‌رێنیه‌كان وسوود وه‌رگرتن لێیان بۆ گۆرینی كۆمه‌ڵایه‌تی، وره‌خنه‌گرتنی زانستی بۆ لایه‌نه‌ نه‌رێنیه‌كان به‌پێی بارودوخی مێژوویی، به‌شێوه‌ك كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری باوه‌ردار به‌پێی سروشتی هه‌ر وڵاته‌ك.

    هێزی ئاینی توندره‌و ئه‌گه‌ر ئیسلامی بێت یان مه‌سیحی یان یه‌هودی وكاربكه‌ن بۆ سیسته‌می دیكتاتوری ئاینی هێزی پاشكه‌وتنخوازن وئاین به‌كاردێنن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌جینداكانیان كه‌ پاشكه‌وتوون ودژی هزری چه‌پ ودیموكرات ومافی مروڤن، وپێویسته‌ له‌دژیان راوه‌ستین ورسوایان بكه‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك. وله‌هه‌مان كات، پێویسته‌ كاربكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو بوچوونه‌ ئاینیه‌ چاكسازه‌كان وئاشتیخوازه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌كی نوێ‌ ئاین وكلتوری ئاینی ده‌خوێننه‌وه‌، وخۆیان ده‌گونجێنن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی هزری وزانستی ومافی مروڤ ودوورن له‌ وشكباوه‌ری ئاینی.

  10. فره‌لایه‌نی ده‌زگای چه‌پ وهاوپه‌یمانی وكاری هاوبه‌ش: زۆر له‌ هێزه‌كانی چه‌پ به‌شێوه‌كی گشتی توشی دووبه‌ره‌كی وپه‌رت وبڵاوبوون بوونه‌ وسه‌رقالی ناكوكی ناوخۆیی ودژایه‌تی یه‌كترین وله‌ناو (جه‌نگی سارد) دان له‌گه‌ڵ یه‌كتری، وجوره‌كی (تائیفه‌گری سیاسی وشكیان) هه‌یه‌! وجه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر جیاوازی په‌یوه‌ست به‌ پلانی ستراتیجی ماوه‌ درێژ، وهه‌ندێ‌ هێزه‌ چه‌پ دژی هه‌ر بوچوونه‌كی تری چه‌پی جیاوازن، وله‌ زۆر جار به‌خائین ناویان ده‌به‌ن، ودژی هه‌ر جوره‌كی كاری هاوبه‌شن له‌گه‌ڵیان. سه‌ره‌رای خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان زۆربه‌ی هێزی چه‌پ وخاڵی جیاوازی سنوردار له‌نێوانیان. وبه‌تێروانینی ئێمه‌ قه‌بولكردنی جیاوازی هزری دیارده‌كی ته‌ندروسته‌ ووتاری سیاسی پێشده‌خات.
    بۆیه‌ چه‌پی ئه‌لكترونی باسی كار وخه‌بات ده‌كات له‌چارچێوه‌ی بزاڤه‌كی چه‌پی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوان، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی رولی بوچوونی چه‌پی پێشكه‌وتنخواز له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌كی گشتی، دوور له‌ چارچێوه‌ی حیزی ته‌سك توندره‌وی حیزبی وكه‌سایه‌تی، وهه‌بوونی حیزب وهاوپه‌یمانێتی چه‌پی فره‌لایه‌ن. وكاری هاوبه‌ش له‌نێو هێزی چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز ومروڤایه‌تی بووته‌ داواكاریه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
    پێویسته‌ ئه‌زمونی هاوپه‌یمانێتی وكاری هاوبه‌ش له‌جیهان وناوچه‌كه‌ بخوێنین وگرنگی پێبده‌ین، وسوودی لێوه‌رگرین وبه‌پیێ‌ بارودوخی هه‌ر وڵاته‌ك جێبه‌جێی بكه‌ین، وكاربكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی وده‌ره‌كی بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری توندره‌وی رێكخراوه‌یی وچارچێوه‌ی حیزبی ته‌سك، وبه‌مای هزری وسیاسی نوێ‌ بكه‌ینه‌وه‌ وجه‌خت بكه‌ین له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی وكاری هاوبه‌ش، وپێویسته‌ باوه‌ریمان هه‌بێت چاره‌نووسی بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوانی چه‌پ وگۆرینی ژیانی چینه‌ زه‌حمه‌تكێشه‌كان وكۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌كی گشتی به‌ره‌و باشتر گرنگتره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی رێكخستنه‌كی چه‌پی دیاریكراو.
    هه‌روه‌ها گرنگه‌، هێزه‌كانی چه‌پ كاربكه‌ن له‌ئاینده‌ كاربكه‌ن (بێ‌ تێكه‌لكردنی ئالاكان) به‌پێی خالی هاوبه‌شی دیاریكراو له‌گه‌ڵ بوچوونی سیاسی وهزری دیموكراتی وسكیوله‌ر ومروڤایه‌تی تری جیاواز له‌پێناو گۆرینی سیسته‌مه‌ دیكتاتوریه‌كان وروو به‌رووبوونه‌وه‌ی وشكباوه‌ری ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی ودامه‌زراندنی سیسته‌مه‌كی دیموكراتی ودابینكردنی ئارامی وخزمه‌تگوزاری وه‌ك به‌رنامه‌كی دیموكراتی. وپێویسته‌ هه‌ندێ‌ ته‌كتیك وهاوپه‌یمانێتی دیاریكراو به‌كاربێنین به‌پێی هه‌ر قوناغه‌ك وبه‌پێی بارودوخی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك وهاوسه‌نگی هێزی چینایه‌تی، وپێویسته‌ دیالوك به‌رده‌وامبێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌كانی چه‌پ لسه‌ر ئاستی جیهان.
    گرنگترین بنه‌مای رێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترونی:
    ئاراسته‌ی جیهانی به‌شێوه‌كی گشتی به‌ره‌و ئه‌نترنێت وبه‌رنامه‌كانی یه‌ له‌بواری جیاواز. وبه‌پێی ئاماره‌كان به‌كارهێنانی ئه‌نترنێت له‌ زیادبوونه‌كی به‌رده‌وامه‌ هه‌تا له‌ وڵاته‌كانی جیهانی سێیه‌میش، وبووته‌ به‌شه‌كی سه‌ره‌كی بۆ به‌رێوبردنی كاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانستی گه‌وره‌ وتۆری ئه‌نترنێت وتۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوونه‌ته‌ (ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م) له‌زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكان، وبوونه‌ هۆی:

    أ. په‌یابوونی شێوه‌ی نوێی وشیاری وشێوازی ده‌ربرین.
    ب. تێروانینی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆرین ومیكانیزمه‌كانی.
    ت. زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌توانن به‌شێوه‌كی ئازاد په‌یوه‌ندی بكه‌ن.
    پ. ئارسته‌كردنی بابه‌تی زۆر هه‌ستیار به‌شێوه‌كی ئاشكرا، وبه‌شداریكرن وكارلێكردن بۆ پێكهێنانی راستیه‌كان.
    ج- تێپه‌ركردنی چارچێوه‌ی مه‌ڵبه‌ندی وداخراو، وسنوری جوگرافی وئه‌منی ورێكخراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی وئاینی…هتد.
    ح- بڵاوكردنی گیانی ره‌خنه‌گرتنی ئاشكرا بێ‌ هیچ ئاسته‌نگ.
    خ- كاراكردنی تواناكان له‌ناو بوشایه‌كی فراوان پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو حاله‌ته‌كی چه‌قبه‌ستو بوون.
    د- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری وبه‌دواچوون وحه‌زی گۆرین، وگه‌شه‌كردنی وشیاری دیموكراتی به‌رێگه‌ی خستنه‌روی چه‌ندین را وبوچوون وكارلێكردن له‌گه‌ڵیان وقه‌بولكردنی فره‌لایه‌نی هزری وسیاسی له‌سه‌ر ئاستی خۆماڵی وهه‌رێمی وجیهانی.
    ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌ له‌ بواری وشیاری وزانیاری ودیموكراسی وزه‌لالی وشێوازی ده‌ربرین وره‌خنه‌گرتن بووه‌ هۆكار زۆر كه‌س نه‌بنه‌ ئه‌ندام له‌ رێكخستنه‌ كلاسیكیه‌كان، چۆنكه‌ چه‌مك وبیركردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی رێكخستن گۆراوه‌، وبه‌شێوه‌كی گشتی دوور ده‌كه‌ون له‌ رێكخستنه‌ كلاسیكیه‌كان وه‌كو حیزب ورێكخراوه‌ چه‌په‌كان، كه‌ هه‌تا ئێستا تا راده‌كی گه‌وره‌ سیسته‌می بیروكراتی ومه‌لبه‌ندی ومیكانیزمی كار ورێكخستنی كه‌ون به‌كاردێنن.
    هه‌ندێ‌ له‌و حیزب ورێكخراوه‌ چه‌په‌كان، له‌به‌ر میكانیزمی كه‌ون به‌شێوه‌كی گشتی خه‌لك روویان لێَناكات بۆ ئه‌ندامه‌تی وبتایبه‌تی گه‌نجه‌كان، ورێژه‌ی ته‌مه‌نیان 60 ساڵ وزیاتره‌! وته‌نها سه‌ركرده‌یان هه‌یه‌ بێ‌ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری.
    نه‌وه‌ی نوێ‌ دژی كاری حیزبی وبه‌هاكانی چه‌پ نییه‌، به‌لكو ناتوانێ‌ كاربكات به‌پێی میكانیزم وشێوه‌ی رێكخستنی حیزبی كه‌ون وخۆی له‌ناویان نابێنێت. ئێستا ده‌بینین زۆرینه‌ی گه‌نجان خۆیان رێكده‌خه‌ن به‌شێوازی نوێ‌ وهاوچه‌رخ، به‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌نترنێت وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی، وزۆر زیاتر كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ حیزبه‌ چه‌په‌كان، چۆنكه‌ به‌شێوه‌كی فراوان ده‌ربرین له‌ خۆیان ده‌كه‌ن وباسی سه‌رپێچیه‌كان ده‌كه‌ن وگه‌شه‌پێدان ودیالوك وره‌خنه‌گرتن بێ‌ هیچ ئاسته‌نگی هزری یان رێكخراوه‌یی، به‌و شێوه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌گونجێت.
    ئێستا روشه‌نبیری ووتاره‌كی سیاسی ومیكانیزمی رێكخستنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌، له‌ناو گروپی ئه‌لكترونی هه‌مه‌جور، بۆ نیزیكردنه‌وه‌ی بوچوونه‌كان وده‌ستنیشانكردنی داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ر وخه‌بات ونه‌رازیبوون، وبوونه‌ته‌ بزاڤی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌جور به‌ سه‌ركردایه‌تی گه‌نجان. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ له‌ (به‌هاری عه‌ره‌بی) دیاربوو كه‌ من ناومنان (شورشه‌كانی چه‌پی ئه‌لكترونی نارێكخستوو) له‌ وتاره‌ك بڵاوم كرده‌وه‌ له‌ 2011، له‌به‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنلوجیای نوێ‌ وشێوازی نوێی كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌پێی پێشكه‌وتنی زانستی وته‌كنلوجی، وئارسته‌كردنی داواكاری چه‌پخوازی روون، وسه‌ركوتووتر بوون له‌ حیزبه‌ كلاسیكیه‌كان وله‌وانه‌ش چه‌پخوازه‌كان.
    خۆپێشاندان ونه‌رازیبوون وچالاكی جیاواز….هتد. له‌سه‌ر زه‌مین بنه‌مای هه‌ر گۆرانكاریه‌كی سه‌ره‌كین، به‌ڵام ئه‌نترنێت وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستا گرنگیه‌كا گه‌وره‌یان هه‌یه‌، وروله‌كی سه‌ره‌كییان هه‌یه‌ له‌ پێكهێنانی وشیاری وكۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ورێكخستن ونه‌رازیبوون، وپشتگیری چالاكی مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر، وتوانای گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ خه‌بات وجولانه‌وه‌ سه‌ره‌رای شوێن وكات وبه‌كه‌مترین تێچوو.
    ئه‌نترنێت وشورشی زانیاری وپه‌یوه‌ندیكردن وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ هوی په‌یاكردنی جیهانه‌كی دیموكراتی زه‌لال وكراوه‌ وزۆر گه‌وره‌، وبوونه‌ بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی نه‌رازیبوونه‌كان، وكاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هزری كارگێری ورێكخراوه‌یی وشێوازی سه‌ركردایه‌تی، به‌ره‌ڤ زه‌لالی زیاتر ونامه‌ركه‌زیه‌ت ومرونه‌ت.
    هه‌روه‌ها بوونه‌ته‌ هوی دووباره‌ دارشتنی چه‌مكی (رول ودستتێوه‌ردانی جه‌ماوه‌ر) وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر وبه‌ده‌ستخستنی زانیاری وده‌نگ وباس بۆ هه‌ر شوێنه‌كی جیهان. وبووه‌ هۆی به‌جه‌ستكردنی هێزی نه‌رازیبوونی جه‌ماوه‌ری وفشاری رای گشتی جه‌ماوه‌ر، وبه‌شێوه‌كی گشتی بووه‌ هۆی په‌یابوونی هه‌ندێ‌ بوچوونی دیاریكراو به‌پێی هێزی خاوه‌ن وسه‌رپه‌رشتانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وراگه‌یاندن وسه‌ته‌لایته‌كان، كه‌ توانای رێكخستنه‌وه‌ وكونترولیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بزاڤه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان وسوود وه‌رگرتن لێیان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی …هتد. وبه‌شێوه‌كی گشتی هێز وده‌زگای راستره‌ون ودژی داواكاریه‌ راسته‌كانن.

    ولێره‌ رولی چه‌پی ئه‌لكترونی دێت، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ونه‌رازیبوونه‌كان…هتد. وئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و رێگای راست له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری هێزه‌ دژبه‌ره‌كانی چه‌پ وجه‌ماوه‌ر بن. به‌رێگه‌ی پێشكه‌وتن ونوێ‌ كردنه‌وه‌ی میكانیزمی رێكخستن وكاركردن هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌نترنێت به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر وزیره‌كانه‌ وشورشی زانیاری وپه‌یوه‌ندیكردن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر وبه‌هێزكردنی رولی هێزه‌ چه‌پكان وپێشكه‌وتنخوازه‌كان.
    وبۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌، وچاره‌سه‌ركردنی جیابوونه‌وه‌ ودووركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌نێوان نه‌وه‌ی نوێ‌ ورێكخستنه‌كانی چه‌پ، چه‌پی ئه‌لكترونی پێشنیاری گه‌شه‌پێدان وپه‌ره‌پێدانی زانستی گه‌وره‌ ده‌كات له‌بواری میكانیزمه‌كانی كاركردن وخه‌باتكردن ودیموكراسیكردن وبه‌شداركردنی ئه‌قلی به‌كۆمه‌ڵ بۆ به‌رزترین ئاست، وخۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ بارودوخی ئێستا، به‌رێگه‌ی:

  11. شێوازی نوێی رێكخستنه‌وه‌: دوور له‌ شێوازی كلاسیكی وكونترولی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كان به‌ره‌و سیسته‌می ناوخۆیی ومیكانیزمی رێكخستنی دیموكراتی نوی وبه‌مرونه‌ت وه‌ك جوره‌ك له‌ (هاوپه‌مانێتی یان تۆری یان سیسته‌می فیدرالی) كه‌ مه‌لبه‌ندی نین له‌روی كارگێرییه‌وه‌، ورێژه‌كی زۆری سه‌ربه‌خۆیی ونامه‌ركه‌زیه‌ت ودیموكراسی تێدا هه‌بێت، وئازادی هه‌بێت بۆ رێكخراوه‌ حزبی وجه‌ماوه‌ریه‌كان وشێوازی جیاوازی رێكخستن وسیاسه‌تكردن له‌سه‌ر ئاستی هزری وجوگرافی وهه‌رێمی…هتد. وبه‌خشینی ده‌سه‌ڵات وهه‌مئاهنگی له‌هه‌موو بواره‌كان. وپێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێته‌ رێكخراو وگروپه‌ جیاوازه‌كان بۆ دارشتنی سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌كان وپلانی كاركردن به‌پێی پێویستی هه‌ر ناوچه‌ك، وهه‌ر گروپه‌ك. وپێویسته‌ چه‌مكی نوی به‌كاربێنین له‌بواری كارگێری ولێكۆلینه‌وه‌ی زانستی وپێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی بۆ نوێ‌ كردنه‌وه‌ی میكانیزمی به‌رێوه‌بردن وپه‌یوه‌ندیكردنی ناوخۆیی وده‌ره‌كی. وپێویسته‌ ئه‌و شێواز ومیكانیزمانه‌ مرونه‌تیان تێدا هه‌بێت وبه‌رده‌وام نوێ‌ بكرێنه‌وه‌ به‌پێی پێویستیه‌كان، وبه‌پێی:

    أ. پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانیاری ومافه‌كان.
    ب. پله‌ی گه‌شه‌كردنی دیموكراسی یاسی ویاسایی.
    ت. ئاستی ئازادیه‌كان وتوانای كاری رێكخراوه‌یی له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌كی نهێنی یان ئاشكرا بێت.
    پ. چارچێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی خۆماڵی وهه‌رێمی وجیهانی.
    ج- جوری كێشه‌ ئاراسته‌كراوه‌كان ولایه‌نه‌كان، بۆ هه‌لبژاردنی جوری رێكخستنه‌وه‌.
    ح. كار وپێویستی رێكخراوه‌كان وقه‌واره‌ وگروپه‌ جیاوازه‌كان.
    خ. بنیاتنانی په‌یكه‌ری رێكخستنه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ماوه‌ وحاله‌تی دیاریكراو.

    د- خوێندنی ئاستی كاریگه‌ری وهه‌لسه‌نگاندنی كاركردن وه‌ك رێكخراوی چه‌پی سه‌ربخۆ، یان كاركردن به‌شێوه‌كی تاك یان قه‌واره‌ یان بزوتنه‌وه‌ یان هاوپه‌یمانێتی له‌ناو كۆمه‌ڵگا. وپێویسته‌ شێوه‌كی پێشكه‌وتنخوازی هه‌بێت وبوچوونی هه‌مه‌جور وله‌وانه‌ش بوچوونی چه‌پ، به‌پێی هاوسه‌نگی چینایه‌تی وحاله‌تی سیاسی هه‌ر وڵاته‌ك. بۆ نموونه‌ ئه‌زمونی (بیری ساندرز) ی چه‌پخواز له‌ناو حیزبی دیموكراتی ئه‌مریكا. وپێویسته‌ بزنین كامه‌یان باشتره‌ وگونجاوتره‌ بۆ به‌هێزكردنی رولی چه‌پ له‌ناو كۆمه‌ڵگا دا.

    ژ. پێویسته‌ وشیاربین له‌كاتی هه‌لبژاردنی ناوی رێكخراو وحیزب وتۆره‌ چه‌په‌كان به‌پێی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكان وهاوسه‌نگی چینایه‌تی وسیاسی وتایبه‌تمه‌ندی هه‌ر وڵاته‌ك وگۆرینی زۆر ناوی ئێستا، ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و ناوانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنیان هه‌بێت. وشه‌ی كومونیست، ئیشتیراكی…هتد، مه‌رج نییه‌ رامانی چه‌پ وراستی رێكخستنه‌ك بسه‌لمێنیت. كاری جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌رز وبه‌شداریكردنی له‌ گۆرینی ژیانی كرێكار وزه‌حمه‌تكێشان وكۆمه‌ڵگا به‌گشتی به‌ره‌و باشتر، بنه‌مای هه‌ر هه‌لسه‌نگاندن وراستگویه‌كه‌ بۆ هه‌ر رێكخستنه‌كی چه‌پ. وسه‌رباری كاریگه‌ری نه‌رێنی پروپاگه‌نده‌ی دژی چه‌پ، وكاریگه‌ری روخانی (كه‌مپی ئیشتیراكی) كه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاو بكرێت.

  12. بنه‌مای ئه‌ندامه‌تی ومافه‌كانی ئه‌ندام: چه‌پی ئه‌لكترونی سیاسه‌ت ومیكانیزمی نوێ‌ ده‌خاته‌ روو له‌باره‌ی ئه‌ندامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام زیاتر كاریگه‌ری هه‌بێت وسیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ دارێژیت، وئازاد بێت له‌كاركردن به‌پێی بوچوونی هزری وسیاسی، كه‌ ئه‌كرێ‌ هاوتابێت له‌گه‌ڵ هه‌موو یان به‌شه‌ك له‌ سیاسه‌ته‌كانی حیزبی چه‌پ، وبه‌هێزكردنی لایه‌نگری ئه‌ندامه‌كان وهه‌ستكردن به‌ به‌رپرسایه‌تی سیاسی ورێكخراوه‌یی، ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌ركه‌زیه‌ت وسكرتاریه‌تی رێكخراوه‌یی ودسپلینی حیزبی توند، وپێویسته‌ رێكخستنه‌كانی چه‌پ ئاره‌زومه‌ندانه‌ بێت به‌پێی دسپلینی خۆیه‌تی ونه‌ك ده‌زگای له‌شكه‌ری بێت.
    وداوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر رێسایه‌ك ده‌كات ئاسته‌نگ بێت به‌رامبه‌ر مافی ده‌ربرینی ئه‌ندامان له‌ناو وده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی چه‌پ، وپێویسته‌ ئازادی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ده‌ربرینی بوچوونی چه‌پ وسیاسی به‌شێوه‌كی گونجاو، وبه‌شداریكردنی كاریگه‌ر له‌ دارشتن وپه‌سه‌ندكردنی سیاسه‌ته‌ حزبیه‌كان، و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌مك وخاڵی وه‌كو:

    أ. ده‌ربرینی بوچوونت بكه‌ له‌ناو ده‌زگای حیزبی یان بلاوكراوه‌ی حیزبی ناوخۆیی یان به‌رێگه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب.
    ب. جێبه‌جێ‌ بكه‌ پاشان گه‌نگه‌شه‌ بكه‌.
    ت. گوێ‌ گرتنی كوێر وپولایین.
    پ. لایه‌نگری ئه‌ندامه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی كه‌ ته‌نها سه‌ركردایه‌تی بیر ده‌كاته‌وه‌ وهه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ وده‌ركردنی بڕیار وپێویسته‌ ئه‌ندامه‌كان بڕیاره‌كان جێبه‌جێ‌ بكه‌ن بێ‌ نه‌رازیبوون.
    ج. ده‌ستخستنی پوستی حیزبی به‌پێی لایه‌نگری بۆ سه‌ركردایه‌تی.
    ح…………..
    ئه‌و شتانه‌ پێش ده‌یان ساڵ گونجاو وقه‌بولكراو بوون، به‌ڵام ئێستا گشتی ولاوازن له‌روی دیموكراتییه‌وه‌ وزۆر كه‌ون بوونه‌، وكاریگه‌ری زۆر نه‌رێنییان هه‌یه‌، وگه‌نجان دوور ده‌خه‌نه‌وه‌ له‌ حیزبه‌كانی چه‌پ. ئێستا وه‌كو ده‌بینین له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كه‌ك گه‌نجان ده‌توانن پوست بلاوبكه‌نه‌وه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وله‌سه‌ر ئه‌نترنێت وده‌ربرین له‌ بوچوونیان ده‌كه‌ن وبه‌شێوه‌كی ئازادانه‌ گفتوگو ده‌كه‌ن وده‌گه‌نه‌ ژماره‌كی زۆری خه‌لك، له‌ كاتێك زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی چه‌پ رێگایان پێناده‌ن به‌شێوه‌كی ئازادانه‌ ده‌ربرین بكه‌ن وداوایان لێده‌كه‌ن چاوه‌رێ‌ بن تاكو كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای حیزبی پاش حه‌فته‌یه‌ك یان مانگه‌ك، یان بلاوكردنه‌وه‌ له‌ناو بلاوكراوه‌ی حیزبی ناوخۆیی، یان به‌رێگه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده‌ی حیزبی وبه‌شێوه‌كی نهێنی! وته‌نها ده‌گه‌نه‌ ژماره‌كی كه‌می خه‌لك وهه‌تا ناگه‌نه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی حیزیش!. ئه‌ژماركردنی گه‌نگه‌شه‌ وگفتوگوی سیاسی وهزری وه‌ك كاره‌كی ناوخۆیی رێگره‌ بۆ جه‌ماوه‌ری چه‌پ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هزر وبوچوونانه‌ بزانێت له‌ناو رێكخستنه‌كانی چه‌پ وهه‌لسه‌نگاندنی بۆ بكات وبوچوونی فه‌رمی ناگاته‌ جه‌ماوه‌ر. وله‌ئه‌نجامدا، چاودێری جه‌ماوه‌ری وكارلێكردن لاواز ده‌بێت، وده‌بینه‌ تائیفه‌ی چه‌پی-ئاینی داخراو!

    وه‌ك كه‌سانی چه‌پخواز، زۆر شت ده‌خه‌ینه‌ روو بۆ كۆمه‌ڵگا، وداوای دیموكراسی وفره‌لایه‌نی وزه‌لالی وهه‌لبژاردنی راسته‌وخو ده‌كه‌ین، وبه‌شداركردنی جه‌ماوه‌ر له‌ بڕیار وئازادی تاك وگشتی، ومافی ده‌ربرینی ئاشكرا وجیاوازی وبوچوونی به‌رامبه‌ر وراگه‌یاندنی كراوه‌ وهه‌مه‌جور …هتد. به‌ڵام هه‌روه‌ها گرنگه‌ پسیاری خۆمان بكه‌ین، ئایه‌ ئه‌و شت ومافه‌ سه‌ره‌كیانه‌ وزۆر گرنگانه‌ به‌رده‌ستن بۆ ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانمان، وتا چ راده‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێن، وره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ناو كاری رێكخراوه‌یی وسیاسی وهزری؟؟! هاودژی وكه‌م وكورتی وكه‌مترخه‌می گه‌وره‌مان هه‌یه‌، وپێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ بكه‌ین ونوێ‌ كردنه‌وه‌ وگه‌شه‌پێدان بكه‌ین. وبۆیه‌ گرنگترین بنه‌مای ئه‌ندامه‌تی ومافی ئه‌ندامان، به‌پێی چه‌پی ئه‌لكترونی، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:

    أ. ئه‌ندامه‌تی په‌یوه‌سته‌ به‌ چه‌مكی هاوپه‌یمانێتی وهاوكاری وكاری هاوبه‌ش بۆ به‌دیهێنانی هه‌ندێ‌ ئامانجی دیاریكراو، ونه‌ك به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كی ناوه‌ندی. ئه‌ندام رولی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ دارشتنی سیاسه‌تی گشتی حیزب، به‌شداریكردنی ئه‌ندام وكادیرانی حیزب له‌ دارشتنی ساسه‌تی حیزب له‌ بنكه‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی شته‌كی زۆر گرنگه‌. وپێویسته‌ توانا ومیكانیزم وبارودوخی گونجاو هه‌بێ‌ له‌ناو حیزب بۆ ئه‌وه‌ كاره‌ ، وپێویسته‌ ئه‌ندامان هانبده‌ن خۆیان پێشبخه‌ن وشیركردنه‌وه‌ وداهێنان بكه‌ن له‌ناو ریزه‌كانی حیزب، سه‌ره‌رای گونجانی بوچوونیان له‌گه‌ڵ وتاری فه‌رمی یان نه‌، وپێویسته‌ خه‌بات به‌هێز بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان وسوود وه‌رگیرێت له‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌ندامه‌كان.
    ب. هه‌لبژاردنی شێوه‌ وپله‌ی هه‌مه‌جوری ئه‌ندامه‌تی به‌مرونه‌ت (كارا، هاوسوزی، كاتی، …هتد) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سه‌ك كاری حیزبی بكات به‌پێ بارودوخی كه‌سایه‌تی ژیانی، وبه‌پێی گه‌شه‌كردنی زانستی وماف وجوره‌كانی رێكخستن.
    ت. هێلی گشتی رێكخستن بكرێنه‌ رێنیشانده‌رێك وكاركردن به‌پێی ئه‌و هێلانه‌.
    پ. ده‌ربرینی ئاشكرا له‌ بوچوون له‌ناو وده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كان به‌شێوه‌كی شارستانی وكاریگه‌ر، وبه‌شێوه‌كی گونجاو وبێ‌ ئاسته‌نگ یان ترس یان دوودلی.
    ج. ئه‌ندام مافی هه‌یه‌ به‌شێوه‌كی ته‌واو وئاشكرا ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی فه‌رمی حیزب بگرێت.
    ح. ئه‌ندام مافی هه‌یه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ فه‌رمیانه‌ جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی پێ نه‌بێت.
    خ. مافی هه‌لبژاردن وخۆ كاندیدكردن بۆ ده‌زگاكانی رێكخستن، وهه‌روه‌ها به‌شداریكردن له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
    د. مافی (ئه‌ندامه‌تی لێكدراو). ئه‌ندام ده‌توانی ببێته‌ ئه‌ندامی زیاتر له‌ حیزبه‌كی یان رێكخستنه‌كی چه‌پ له‌هه‌مان كات. ئه‌كرێ‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌كی چه‌پی گشتی كاربكات وله‌هه‌مان كات له‌گه‌ڵ حیزبه‌كی تری چه‌پ بكات جه‌خت له‌سه‌ر ژینگه‌ بكاته‌وه‌.

    ژ. مافی دروستكردنی كوتله‌ له‌ناو حیزب ومافی به‌كارهێنانی كه‌ناله‌كانی حیزب وراگه‌یاندنی حیزب یان راگه‌یاندنه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت بۆ دیاركردنی سیاسه‌ته‌كانی وجیاوازی له‌گه‌ڵ هێلی فه‌رمی حیزب.
    ر. به‌كارنه‌هێنانی شێوازی خائینكردن ودوورخستنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندام له‌به‌ر جیاوازی هزری وسیاسی.
    ز. هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ده‌ركردن له‌ حیزب چۆنكه‌ جوره‌كی (سێداره‌دانی سیاسی ورێكخراوه‌یی) یه‌، وپێویسته‌ هه‌ندێ‌ سزای سووكتر هه‌بێ‌ وه‌كو (سڕكردنه‌وه‌ی ته‌واو) بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی سیاسی ومروڤایه‌تی ئه‌ندام پارێزراو بێت وده‌رفه‌تی بده‌نێ‌ بۆ گۆرین، وپێویسته‌ ده‌رچوون له‌ حیزب به‌شێوه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌ بێت هه‌روه‌كو ئه‌ندامه‌تی. سزای ده‌ركردن زۆر ره‌قه‌ وئه‌كرێ‌ هه‌ندێ‌ جار به‌كاربێت بۆ ته‌صفیه‌كردنی حیساباتی سیاسی له‌لایه‌ن هه‌ندێ‌ سه‌ركرده‌ی نه‌فس نزم.
    س. پێشخستنی میكانیزم ورێسای ئه‌ندامه‌تی ئه‌لكترونی، تێپه‌ربێت له‌ شێوازی كلاسیكی ئه‌ندامه‌تی ووڵات وره‌گه‌زنامه‌ وشوێن وته‌مه‌ن…هتد. به‌ڵام پێویسته‌ لایه‌نه‌ ئه‌منی به‌ڕچاو وه‌رگیرێت.
    ش. دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم وسیاسه‌تی دیموكراتی به‌ مرونه‌ت بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی چه‌پی سه‌ربخۆ وسوود له‌ تواناكانیان وه‌رگیرێت به‌شێوه‌كی گونجاو، وبه‌شێوه‌كی نه‌رێنی ته‌ماشه‌ نه‌كرێن یان مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت به‌شێوه‌كی ناشیاو.

  13. هه‌مه‌جوری ده‌زگاكان ومافی ده‌ربرین وجیاوازی وراگه‌یاندنی ئازاد: بۆ مسوگه‌ركردن وبه‌هێزكردنی یه‌كێتی حیزب وپێشخستنی، ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناكوكی ولێكجیابوونه‌وه‌ كه‌ نه‌خوشیه‌كی ماوه‌درێژی چه‌په‌، وده‌ستله‌كاركێشان وكوچكردنی ئه‌ندام، وپابه‌ندبوون به‌ پرنسیپی دیموكراتی. چه‌پی ئه‌لكترونی دان به‌ هه‌مه‌جوری وبوچوونی هزری جیاواز ده‌نێت له‌ناو ده‌زگای رێكخستن.
    راگه‌یاندن پێویسته‌ ئازاد وكراوه‌ بێت، وبۆ هه‌موو ئه‌ندامی حیزب بێت وبۆ ده‌ره‌وه‌ش بۆ هه‌لگرانی هزری چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز ومروڤایه‌تی، وهه‌تا بۆ ره‌خنه‌گرانی چه‌پیش وه‌ك جوره‌ك له‌ رێزگرتن. وهه‌موو ئه‌ندامانی حیزب مافیان هه‌یه‌ راگه‌یاندن به‌كاربێنن بۆ ده‌ربرین له‌ هه‌لوێستیان له‌ سیاسه‌ته‌ فه‌رمیه‌كانی حیزب وده‌ربرین له‌ را وبوچوونیان وپه‌یاكردنی دیالوكه‌كی چالاك له‌ناو حیزب ووه‌رگرتنی بڕیاری دروست.
    هه‌روه‌ها پێویسته‌ سیسته‌مه‌كی دادوه‌ری سه‌ربخۆ هه‌بێت ودادگای پیشه‌یی وده‌زگای لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ربخۆ له‌ناو حیزبه‌كانی چه‌پ، بۆ مسوگه‌ركردنی دادگاییكردنی ئاشكرا وبێلایه‌ن له‌حاله‌تی هه‌بوونی سه‌رپێچی. وئه‌ندام مافی هه‌یه‌ پارێزه‌ری هه‌بێت بۆ به‌رگریكردن لێی له‌ناو حیزب یان له‌ ده‌ره‌وه‌. وپێویسته‌ سزادان دوایین بژارده‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می دادوه‌ری چه‌پ ببێته‌ نموونه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا.
  14. بنكه‌ی حیزبی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌: وه‌كو چۆن ده‌ڵیێن (ملله‌ت سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌) له‌ناو ده‌وله‌ت وكۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ بنكه‌ی حیزبی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت له‌ناو حیزبه‌كانی چه‌پ وپێویسته‌ عه‌قل وبڕیاری هاوبه‌ش بنه‌مای رێكخستنه‌كانی چه‌پی ئه‌لكترونی بێت، وسیاسه‌ته‌كان له‌ بنكه‌وه‌ دارێژن به‌شێوه‌كی ئاشكرا، وبڕیاری گرنگ بدرێت به‌رێگه‌ی راپرسی حیزبی دیموكراتی ئاشكرا وبه‌پێی بنه‌مای دیموكراتی وله‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی سه‌ربخۆ وبێلایه‌ن ئه‌ندامه‌كان به‌شداربن تێیدا، ودیالوكی كراوه‌ هه‌بێت له‌باره‌ی كێشه‌كان، وپێویسته‌ میكانیزم وته‌كنیكی نوێ‌ هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانیان به‌شێوه‌كی ئاسان وبه‌رده‌وام.
  15. ئه‌قلی به‌كۆمه‌ڵ وكونفرانس: كونفرانس یه‌كه‌ك له‌ گرنگترین بنه‌مای حیزبی چه‌پن، ووێستگه‌ی سه‌ره‌كی یه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ وهه‌لسه‌نگاندن وپه‌سه‌ندكردنی سیاسه‌ت ومیكانیزمی نوێ‌ به‌رێگه‌ی به‌شداركردنی ئه‌ندامانی حیزب، بۆیه‌ پێویسته‌ كونفرانسی ده‌وری وئاشكرا هه‌بێت، به‌و شێوه‌:

    أ. ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ كونفرانس له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاشكرا هه‌موو ئاستی حیزبی تێدا هه‌بێت، سه‌ركردایه‌تی وبنكه‌ وقه‌واره‌ی جیاواز.
    ب. ئاماده‌كاری ئاشكرا وفراوان بێت هه‌ممو لایه‌ن به‌شداری تێدا بكه‌ن له‌ناو وده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای حیزبی له‌باره‌ی سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی حیزب ورێزگرتنی راو وبوچوونه‌كان.
    ت. ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی دیموكراتی ئاشكرا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری نوێنه‌رانی كونفرانس.
    پ. كوتای گه‌نجان وئافره‌تان بۆ نوێنه‌رانی كونفرانس.
    ج. ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوو ئاماده‌ ده‌بن وه‌ك مێوان وبۆ هه‌لسه‌نگاندن ئه‌گه‌ر هه‌لنه‌بژێردرێن، وسه‌ركردایه‌تی مافی نییه‌ (نوێنه‌ری) هه‌بێ‌ بۆ كونفرانس بێ‌ هه‌لبژاردن له‌ ده‌زگای حیزبی.
    ح. لیژنه‌ دروست ده‌كرێت بۆ به‌رێوه‌بردنی كونفرانس وروژانه‌ دوو جار یان زیاتر ده‌گۆردرێن.
    خ. كونفرانس به‌شێوه‌كی ئاشكرا په‌خش ده‌كرێت بۆ جه‌ماوه‌ر یان به‌لای كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانی حیزب به‌پێی بارودوخی هه‌ر وڵاته‌ك، وته‌كنیكی هاوچه‌رخ.
    د. پێویسته‌ هه‌لسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌كانی حیزب بكرێت له‌نێوان هه‌ردوو كونفرانس بۆ زانینی هۆیه‌كانی سه‌ركه‌وتن وناسه‌ركه‌وتن وگه‌نگه‌شه‌كردنی له‌ناو كونفرانس.
    ژ. ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی دیموكراتی ئاشكرا بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب پاش كونفرانس له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری سه‌ربخۆ وبێلایه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ وناوه‌ی حیزب، وپێشتر كه‌مپینی هه‌لبژاردن هه‌بێ‌ بۆ كاندیدان، بۆ دیاركردنی سیاسه‌ته‌كانیان. وئه‌ندامانی حیزب به‌شێوه‌كی راسته‌وخۆ هه‌لیان ده‌بژێرن، نه‌ك ته‌نها نوێنه‌رانی كونفرانس، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربرین ئه‌قل وبڕیاری به‌كۆمه‌ڵی حیزب بكات.
    به‌شێوه‌كی گشتی، پێویسته‌ هه‌موو ده‌زگایه‌ حیزبیه‌كان له‌حاله‌تی (كونفرانسی هه‌میشه‌یی) دابن به‌رێگه‌ی ته‌كنیكی نوێ‌. وئاراسته‌كردنی هه‌موو سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ وبه‌یاننامه‌ له‌سه‌ر ئاستی حیزبی جیاواز به‌شێوه‌كی به‌رده‌وام وگه‌نگه‌شه‌كردنیان بۆ ماوه‌كی دیاریكراو وده‌نگدان له‌سه‌ریان ئه‌گه‌ر پێویست بێت، وپه‌سه‌ندكردنیان له‌ناو گروپی ئه‌نترنێتی یان تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی داخراو ته‌نها بۆ ئه‌ندامان، وهه‌ندێ‌ گروپی تر بۆ جه‌ماوه‌ری حیزب له‌ شار وگونده‌كان…هتد. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربرین ئه‌قل وبڕیاری به‌كۆمه‌ڵی حیزب بكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌ربرین ده‌زگای سه‌ركردایه‌تی بكات.

  16. كارلێكردن وچاودێری جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر حیزب: كارلێكردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر وژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ وه‌ك به‌شه‌ك له‌ (چاودێری له‌سه‌ر چالاكی حیزب وسیاسه‌ته‌كانی) وبه‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ر له‌ په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌ته‌كان وهه‌لسه‌نگاندنیان به‌رێگه‌ی:

    أ. ئاراسته‌كردنی به‌رنامه‌ وبه‌ڵگه‌نامه‌ وسیسته‌می ناوخۆیی بۆ گه‌نگه‌شه‌ی گشتی وكراوه‌ به‌شێوه‌كی به‌رده‌وام به‌رێگه‌ی سایتی ئه‌لكترونی پێشكه‌وتوو بۆ كارلێكردن وكومێنتكردن وده‌نگدان…هتد. له‌ناو گروپی تۆره‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان، وسوود وه‌رگرتن له‌ ئاماره‌ زانستیه‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ره‌دان وپله‌ وشێوه‌ی كارلێكردن وبابه‌ته‌كان…هتد له‌پێناو هه‌لسه‌نگاندن وپێشخستن.
    ب. سوود وه‌رگرتن له‌ بوچوون وشیكردنه‌وه‌ی زانستی كه‌سان وده‌زگا زانستیه‌كان بۆ دارشتنی به‌رنامه‌ و سیاسه‌ته‌كان.
    ت. وبه‌شێوه‌كی به‌رده‌وام، داوای فیدباك بكرێت له‌ چینه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
    پ. بۆ شیكردنه‌وه‌ وهه‌لسه‌نگاندنی سیاسه‌تی هه‌مه‌جور له‌سه‌ر ئاستی جیاواز وراده‌ی سه‌ركه‌وتنیان وئاستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان وده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌كان وكه‌م وكورتیه‌كان.
    ج. ته‌نها ئه‌وه‌ی كارنه‌كات هه‌ڵه‌ ناكات، بۆیه‌ كاتێ‌ حیزبه‌كانی چه‌پ هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن پێویسته‌ داوای لێبوردن بكه‌ن له‌ جه‌ماوه‌ر وئه‌ندامان له‌به‌ر هه‌ڵه‌كانیان.

  17. سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ: هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پوستانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاك وه‌كو: سكرتێری گشتی، سه‌روك، سه‌ركرده‌….هتد. وبه‌هێزكردنی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز وهه‌بوونی رێكخه‌ر له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كان وقسه‌كه‌ران به‌ناوی حیزب له‌بواری (گه‌نجان، ئابوری، ئافره‌ت، به‌رگری، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌…هتد) به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كان وبه‌رپرساتیه‌كان دابه‌ش بكرێن له‌ناو كادیرانی حیزب.
  18. سه‌ركردایه‌تی گه‌نجان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر: به‌داخه‌وه‌ ئێستا ده‌بینین هه‌ندێ‌ سه‌ركرده‌ی چه‌پ له‌جیهانی عه‌ره‌بی بوونه‌ته‌ وه‌ك سه‌ركرده‌ وشاهه‌كانی عه‌ره‌ب وكورسی به‌جێ‌ ناهێلن وبۆ خۆیان كردووته‌ خاوه‌نداره‌تی تایبه‌ت. وزۆر جار ده‌بینین سه‌ركرده‌كانی چه‌پ ناگۆرێن وئه‌وان بنكه‌ی حیزبی هه‌لده‌بژێرن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌!
    وئه‌وه‌ حاله‌ته‌كی نه‌رێنی یه‌ وزیانه‌كی زۆر به‌ چه‌پ ده‌گه‌یینێت، وزۆر دووره‌ له‌ نه‌ریته‌ دیموكراتیه‌كانی چه‌پ، بۆیه‌ چه‌پی ئه‌لكترونی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌كی ئاشتیانه‌، وبرگه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ په‌یره‌وی ناوخۆیی ده‌ڵێت ناكرێ‌ پوستی سه‌ركرده‌ له‌ دوو خولی هه‌لبژاردن زیاتر بێ‌ وله‌ 6-8 ساڵ تیپێه‌رنه‌بێت.
    هه‌روه‌ها چه‌پی ئه‌لكترونی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌نجان له‌ سه‌ركردایه‌تی حیزب، وگرنگی ده‌داته‌ چینه‌كان، وكارده‌كات بۆ پێكهێنانی كادری نوێ‌ به‌شێوه‌كی به‌رده‌وام، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن وله‌گه‌ڵیان بن له‌هه‌موو خۆپیشاندان ونه‌رازیبوون ومانگرتنه‌كان….هتد.
    هه‌روه‌ها زۆر گرنگه‌ بۆ ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی ئاقلانه‌ ونیزیكی واقیع، برگه‌كی روون هه‌بێت له‌ناو په‌یره‌وی ناوخۆیی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی رێكخستن له‌ناو وڵات، ونشته‌جێی هه‌میشه‌یی بن، وبه‌شداری بكه‌ن له‌ سه‌ركردایه‌تیكردنی كاری مه‌یدانی ڕۆژانه‌ وخه‌باتكردن له‌ناو جه‌ماوه‌ر. وپێویسته‌ رێگه‌ نه‌درێت ئه‌ندامه‌ك ببێته‌ سه‌ركرده‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ بژیت به‌شێوه‌كی هه‌میشه‌یی یان نیمچه‌ هه‌میشه‌یی، ته‌نها له‌حاله‌تی زۆر نائاسایی نه‌بێت یان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی حیزب بۆ ماوه‌كی دیاریكراو، وپێویسته‌ ئه‌ندامی سه‌ركرده‌ پوستی خۆی به‌جێ‌ بێلیت ئه‌گه‌ر ویستی له‌ ده‌ره‌وه‌ بژیت، یانئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌رده‌وامبێت وه‌ك سه‌ركرده‌ به‌هۆی بارودوخی خێزانی یان كه‌سایه‌تی یان پیشه‌یی…هتد.
  19. زه‌لالی وبواری دارایی: جیهان به‌شێوه‌كی گشتی به‌ره‌و زه‌لالی ده‌روات، به‌تایبه‌ت ئه‌نترنێت وته‌كنیكی نوێ‌ وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێری شكاندووه‌ وراستیه‌كان كه‌توونه‌ به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر. بۆیه‌ چه‌پی ئه‌لكترونی زه‌لالی ته‌واو به‌كاردێنیت له‌ كاری خۆیدا وله‌هه‌موو چالاكیه‌كانی ناوخۆیی وده‌ره‌كی، جگه‌ ئه‌گه‌ر زیانی هه‌بێ‌ له‌روی ئه‌منییه‌وه‌.
    ئه‌ندامی حیزب ئابونه‌ی دارایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وجوری تری پشتگیری دارایی، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو كادر وده‌زگاكان وئه‌ندامان ڕه‌چاوی زه‌لالی بن وبه‌تایبه‌تی زه‌لالی دارایی له‌سه‌ر ئاستی حیزبی وكه‌سایه‌تی، وپێشكه‌شكردنی راپورتی دارایی ده‌وری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌. وپێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامان پێگه‌ی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن وبه‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هاودژی دروست نه‌بێ‌ له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وكه‌سایه‌تی.
    وبۆ روو به‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی له‌ناو حیزبه‌كانی چه‌پ وخراپ به‌كارهێنانی پوست وبه‌هێزكردنی ده‌ستپاكی، پێویسته‌ پرنسیپی (ئه‌وه‌ت له‌كوێه‌ هاورێ‌؟) به‌كاربینین له‌حاله‌تی هه‌بوونی كێشه‌ی جێگای گومان.
    هه‌روه‌ها سه‌پاندنی (باج) رێژه‌یه‌ك له‌ مووچه‌ی نوێنه‌رانی حیزب ئه‌وانه‌ كاری حكومی ده‌كه‌ن یان جوره‌كانی تری داهات وراده‌ستی ده‌زگای حیزبی بكرێت، به‌پێی باوردوخی دارایی وتایبه‌تمه‌ندی هه‌ر وڵاته‌ك.
  20. شیاندنی ئه‌ندام وسه‌ركرده‌ وكادره‌كان بۆ وه‌رگرتن وبه‌كارهێنانی پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانستی: وبه‌تایبه‌تی ته‌كنلوجیای زانیاری وئه‌نترنێت وتۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، له‌پێناو:

    أ. بلاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ری چه‌پ وبه‌های مروڤایه‌تی به‌شێوه‌كی گشتی، وپرنسیپی هاولاتیبوون ویه‌كسانی وداپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وسكیولاری وئیشتیراكیه‌تی دیموكراتی ویه‌كسانی ته‌واو بۆ ئافره‌ت به‌شێوه‌كی تایبه‌ت. وراگه‌یاندنی ئازاد وبه‌كارهێنانی شێوازی هاوچه‌رخ بۆ گه‌یاندنی بیروباوه‌ری چه‌پ بۆ زۆرترین خه‌لك وبه‌كه‌مترین تێچوو، ووازهێنان له‌ راگه‌یاندنی كاغه‌ز كه‌ ته‌نها ده‌گاته‌ ژماره‌كی كه‌می خه‌لك.

    ب. به‌كارهێنانی به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر له‌بواری رێكخستن وكاری ده‌زگا حیزبیه‌كان بۆ به‌رێوه‌بردن وپه‌یوه‌ندیكرن ودیالوك ووه‌رگرتنی بڕیاری دروست وده‌ربرین له‌ رای جه‌ماوه‌ر وبه‌هێزكردنی كارلێكردن ودیالوكی ناوخۆیی وگیانی (تیمی كاركردن) وهاوكاری ئه‌رێنی.

    ت. كارلێكردنی زیندوو وكاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌.
    پ. به‌كارهێنانی به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر له‌بواری گه‌شه‌پێدانی هزری وسیاسی.
    ج. وبه‌شێوه‌كی گشتی، به‌كارهێنانی له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی سیاسی ورێكخراوه‌یی وراگه‌یاندن.
    ح. به‌كارهێنانی بۆ په‌یداكردنی میكانیزمی نوێ‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ وخۆپیشاندان وكۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر وكه‌مپینی هه‌لبژاردن. وئه‌و ده‌بێته‌ هۆی پێشخستنی كار وكه‌مكردنی تێچووه‌كان.
    خ. به‌كارهێنانی به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر له‌ نه‌رازیبوونی جه‌ماوه‌ری ئه‌لكترونی ومانگرتنی پیشه‌یی وپێكهێنانی گروپی ئه‌لكترونی…هتد. وهه‌تا راگرتنی كار به‌شێوه‌كی ته‌كنیكی- ئه‌لكترونی بۆ فشاركردن وبه‌دیهێنانی هه‌ندێ‌ داواكاری دیاریكراو.
    د. به‌ده‌ستهێنانی توانای ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو وخێرا بۆ گه‌یشتنی زۆرترین كه‌س وگروپ.
    ژ. رێگرتن له‌ كه‌مپینی هاودژ وخراپه‌كاران وسیخوری وشه‌ری ئه‌لكترونی، وپاراستنی سیسته‌می ئه‌لكترونی حیزب وئه‌ندامان، وپێشخستنی تواناكان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌كی ته‌كنیكی- ئه‌منی.
    ر. وهه‌ندێ‌ جار وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌لكترونی ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
    ز. هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی تۆر وسیسته‌می ته‌كنیكی حوكمه‌ته‌ دیكتاتوریه‌كان وبه‌تایبه‌تی سیسته‌می ئه‌منی سیاسی وله‌شكه‌ری وئابوری وراگه‌یاندن، ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
    س. وپێویسته‌ له‌پروسه‌كی به‌رده‌وامی پێشخستن دابین له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیكی وزانیاری، وخه‌باتی ئه‌لكترونی ببێته‌ گرنگترین شێوه‌ی سه‌ره‌كی خه‌باتكردن.

    له‌كوتایی، هێزه‌كانی چه‌پ به‌هه‌موو به‌شه‌كانی و به‌تایبه‌تی له‌ وڵاته‌كانمان، ئێستا له‌ بارودوخه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت وئالوزدا كارده‌كه‌ن، به‌توانای زۆر كه‌م، وتوشی زۆر ئاسته‌نگ ده‌بن، به‌ڵام سه‌ره‌رای كه‌م وكورتی وپه‌رت وبه‌لاوبوون هیوای سه‌ره‌كی مروڤی پێشكه‌وتنخوازه‌ بۆ بیاتنانی جیهانه‌كی باشتر. چه‌پی ئه‌لكترونی به‌شداریه‌كی بچووكه‌ بۆ ده‌رخستنی چه‌پ له‌ قه‌یرانه‌كانی وراگرتنی پاشه‌كشه‌ ونوێ‌ كردنه‌وه‌ی وتاری سیاسی ومیكانیزمی كاركردن ورێكخستن وبه‌رێوه‌بردن، به‌پێی شاره‌زایی سیاسی ورێكخراوه‌ییم له‌ زۆر حیزبه‌كانی چه‌پی عیراقی وله‌بواری راگه‌یاندن، وله‌ ده‌زگای دیالوكی شارستانی وكاری دیموكراتی وكاری پیشه‌یی كه‌سایه‌تی وه‌ك كه‌سه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ بنیاتنان وپێشخستنی سیسته‌مه‌كانی سه‌ركردایه‌تی وبه‌رێوه‌بردن وحوكمه‌تی ئه‌لكترونی.
    ئه‌و چه‌مكه‌ به‌و واتایه‌ له‌ گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئاستی پراكتیكی، وبێگومان هه‌ڵه‌ وراستی هه‌لده‌گرێت، وپێویستی به‌ كات وكاری هاوبه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌شه‌بكات، وهه‌ر كه‌سه‌ك بیه‌وێت چه‌پی ئه‌لكترونی وئاسوی ئیشتیراكی دیموكراتی پێشبخات به‌ره‌و شێوه‌ی نوێی زانستی وسه‌رده‌میانه‌ له‌ وتاری سیاسی ومیكانیزمی رێكخستنه‌وه‌ ده‌توانی به‌شداری تێدا بكات، له‌پێناو جێگره‌وه‌كی سیاسی وئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی وماف وروشه‌نبیری وژینگه‌یی باشتر وئاست به‌رزتر بۆ مروڤ.


رزگار ئاكره‌یی. كورتیه‌ك له‌باره‌ی:
نووسه‌ر وسیاسه‌تمه‌دار ومیدیكاری چه‌پی سه‌ربخۆ، یه‌كه‌م كه‌س بوو چه‌مكی چه‌پی ئه‌لكترونی خسته‌روو (به‌ئینگلیزی: E-Left)
رێكخره‌ری گشتی ده‌زگای دیالوكی شارستانی – الحوار المتمدن
رێكخره‌ری بنكه‌ی خوێندن وتوێژینه‌وه‌ی ماركسیه‌ت وچه‌پ
له‌دایكبوون: ئاكرێ‌- عیراق 1966

چالاكی سیاسی:

  • 1984-1990 حیزبی شیوعی عیراق.
  • 1990- 1992 رێكخراوی روتی كومونیست.
  • 1993- 2000 حیزبی كومونیستی كرێكارانی عیراقی.
    كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی چه‌پ:
    چه‌ندین پێشنیاری پراكتیكی وده‌ستپێشخه‌ری پێشكه‌شكردووه‌ بۆ نیزیكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی چه‌پ له‌ عیراق وبه‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش له‌نێوانیان. به‌پێی بارودوخی ئالوزی عیراق وناوچه‌كه‌ وئاراسته‌ی هزری وسیاسی چه‌پی جیاواز وبه‌پێی جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خالی پێكه‌وه‌ گه‌یشتن ودیالوكی شارستانی وده‌ستنیشانكردنی خالی جیاوازی له‌نێوان هێزه‌كانی چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز. باوه‌ری هه‌یه‌ به‌ دامه‌زراندنی حیزبه‌كی-چارچێوه‌ی چه‌پی یه‌كگرتوو له‌ عیراق وله‌گشت وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی.
  • داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دانی كردووه‌، ویه‌كه‌كه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بنكه‌ی مافی ژیانه‌ بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان له‌جیهانی عه‌ره‌بی.
  • چالاكه‌ له‌بواری به‌رگریكردن له‌ مافی ئافره‌ت ویه‌كسانی ته‌واوی ئافره‌ت، ویه‌كه‌كه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بنكه‌ی یه‌كسانی ئافره‌ت.
  • به‌شداریكردووه‌ له‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ وكونفرانس له‌باره‌ی چه‌پ ومافی مروڤ له‌ عیراق وولاتانی عه‌ره‌بی.
  • به‌ده‌یان خوێندنه‌وه‌ وتوێژینه‌وه‌ ووتاری هزری وسیاسی هه‌یه‌، بلاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ دیالوكی شارستانی، رێگای كوردستان، بلاوكراوه‌ی ده‌نگ وباس، روژنامه‌ی الحیاه‌، ویژدان، راستی، به‌ره‌و پێش، نه‌هجی دیموكراتی، وبلاوكراوه‌ی ناوخۆیی حیزب وده‌یان سایتی ئه‌نترنێت…
  • به‌شداریكردووه‌ له‌ كاری وه‌رگێران وراستكردنه‌وه‌.
  • خوێندنه‌وه‌ وتوێژینه‌وه‌ی زانستی په‌یوه‌ست به‌ بواری كار وخوێندن.

    سایت: https://rezgar.com

    رزگار ئاكره‌یی له‌ ویكیبیدیا
    https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B1%D8%B2%D9%83%D8%A7%D8%B1_%D8%B9%D9%82%D8%B1%D8%A7%D9%88%D9%8A
    رزگار ئاكره‌یی – سایتی سیاسی له‌ فێسبوك : https://www.facebook.com/RezgarAkrawiPage
    وتاره‌ كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌ بی
    https://www.ahewar.org/debat/s.asp?aid=730446

رزگار ئاكره‌یی ( رزكار عقراوی)
چه‌پخوازێكی سه‌ربه‌خۆ
rezgar1@yahoo.com




هەڵسەنگاندنێکی زانستییانە بۆ فکر و فەلسەفەی کارل مارکس

پرۆفیسۆر. د. ئارمین پفاڵ ترواگبێر*

لە ئەڵمانییەوە: ئەردەڵان عەبدوڵڵا

کارل مارکس یەکێکە لەو فەیلەسوفانەی ماوەی سەدە و نیوێک دەبێت جیهانی بەخۆیەوە خەریک کردووە، تارمایی ئەم فەیلەسوفە گەیشتۆتە کوردستانیش. بەداخەوە لای خۆمان دوو بۆچوون لەبارەی مارکسەوە هەیە، یەکێکیان وەکو شێخێکی تەریقەت سەیری مارکس دەکات و دەروێش ئاسا دوای کەوتووە. رەوتێکی تریش بەبێ ئەوەی یەک وشەی مارکسی خوێندبێتەوە، دژایەتی دەکات و بە شەیتان و کافر و مولحیدی دادەنێت.  هەربۆیە پێم باشبوو وتاری ئەم پرۆفیسۆرە ئەڵمانییە بکەم بە کوردی، کە هەڵسەنگاندنێکی زانستیی و بێلایەنانەی بۆ فکر و فەلسەفەی مارکس کردووە. بەو هیوایەی خوێنەری کورد دیدگایەکی نوێی لەبارەی ئەم فەیلەسوفە ناسراوەی جیهانەوە هەبێت.

مارکسیزم لە نێوان ئایدیۆلۆژیا و زانستدا

لە راپرسییەکی کەناڵی BBC بەریتانیدا کە لە ساڵی 2005 دا کرا، لەبارەی گەورەترین فەیلەسوفی جیهان  لە مێژوودا، کارل مارکس پلەی یەکەمی هێنابوو لە لیستی 100 فەیلەسوفی جیهان و رێژەی ٪28 ی دەنگی دەنگدەرانی ئەو راپرسییەی بردبۆوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دنیابینی و تێڕوانین و بنەمای سەرەکی بیرکردنەوەی مارکس، چ لە رووی  فۆرم و چ لە رووی ناوەڕۆکەوە، گوزارشت لە سیستمێکی دیکتاتۆرییانە دەکات. 

لە راپرسییەکی کەناڵی BBC بەریتانیادا کە لەسەر سایتەکەی خۆیان لە بینەرانی پرسیبوو، لەبارەی ئەوەی کە گەورەترین فەیلەسوفی جیهان  لە مێژوودا کێیە؟ بۆ ئەم مەبەستەش  لیستێکی 100 کەسییان ئامادەکردبوو.

کارل مارکس رێژەی ٪28ی دەنگەکانی بینەرانی کەناڵەکەی بەدەستهێنابوو، بەم شێوەیش پلەی یەکەمی لیستەکەی بەرکەوتبوو. ئەم راپرسییە لە ساڵی 2005 دا سازکرابوو.

هەر لەهەمان ساڵدا گۆڤاری Der Spiegel دێرشپیگلی ئەڵمانیاش لە ژمارەیەکی تایبەتیدا لەژێر ناونیشانی «دێوەزمەکە دەگەڕێتەوە، دەسەڵاتی نوێی چەپەکان» راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، ئەو راپۆرتە لەو ساڵەدا  زۆرترین فرۆشی هەبوو. بەواتایەکی تر مارکس جارێکی تر دێتەوە مەیدان، ئەمەش بەهەرحاڵ تەنها لە رێگەی رەوتە سیاسییە چەپەکانەوە دەبێت.  ئەمەش دوو وێنەی دژبەیەکمان لەیەک کاتدا پێ پیشان دەدات:

لەلایەکەوە فەلەسەفەی مارکسیزم وەکو زانستێکی کۆمەڵناسی کلاسیک دەردەکەوێت، کە بنەما سەرەکییەکان و تێڕوانییەنەکانی  خۆی بە شیکردنەوە‌ و پێشکەوتنی مێژوو، هەروەها بنەما سەرەکییەکانی  سیستمی کەپیتاڵیزم خەریک دەکات.

لە لایەکی ترەوە  مارکسیزم وەکو بەرهەمێک دەردەکەوێت کە بریتییە لە ئایدیۆلۆژیایەکی بەرز، ئەم ئایدیۆلۆژییەی دەبێتە بەرنامەییەکی رۆحی بۆ بزووتنەوە چەپە رادیکاڵەکان و سیستمە کۆمۆنیستییە دیکتاتۆرییەکان.

ئەم وتارەی بەردەستان، هەوڵ دەدات شیکردنەوەیییەکی ورد بۆ بنەما سەرەکییەکانی ئەم فکرە بکات، لە هەمانکاتیشدا ئەو رەخنانە بخاتەڕوو کە لە  توانا رادیکاڵییە سیاسییەکانی ئەم فکرە دەگیرێت.

کێشە میتۆدییەکانی تێڕوانین  و شیکردنەوەکانی مارکس

لێرەدا لە رووی میتۆدەوە، رووبەڕووی چەند کێشەیەک دەبینەوە، کە ئەمەش وامان لێدەکات دوو کارەکتەری دژ بەیەک و جیاواز لە کارو بەرهەمەکانی کارل مارکس  و فریدریک ئەنگڵس ببینین و هەستی پێ بکەین.

لەو چل بەرگەی کە بە ناوی «کۆبەرهەمی مارکس و ئەنگڵس» هەن، لەو دەستنووسانەدا بەهیچ شێوەیەک یەک رێچکەی پێشکەوتن و تیۆرییەکی سیاسی تۆکمە و بەرنامە بۆ داڕێژراو نابینین.  هەروەها لەو بەرهەمانەدا هیچ رێگەیەکی رێک و دروست دیار نییە، کە مرۆڤایەتی بەرەو سیستمی سۆشیالیستی بەرێت یان بەرەو کۆمەڵگەیەکی بێ چینی کۆمەڵایەتیی و یەکسانمان بەرێت.  بگرە ئەوان ئەمەیان بە شێوەیەکی لابەلاو لە چوارچێوەیەکی گشتیدا باسی ئەو بابەتانەیان کردووە. هەرئەمەش ئەو راستییەمان بۆ دەردەخات، کە بۆچی بۆچوونە سیاسییەکانی مارکس و ئەنگڵس دوو وێنەی دژبەیەکی تێدا بەدیدەکرێت.

هەربۆیە دەبینین فەیلەسوفێکی  هومانیستی وەکو ئەریک فرۆم پشت بە دەستنووسەکانی ئەوان دەبەستێت، لەهەمان کاتیشدا دیکتاتۆرێکی وەکو جۆزێف ستالین-یش، بەهەمان شێوە پشت بە دەستنووسەکانی مارکس و ئەنگڵس دەبەستێت.  هەروەها لەیەک کاتدا رەوتە سۆسیال دیموکراتخوازەکان و کۆمۆنیستە شۆڕشگێڕەکانیش، پشت بە دەستنووسەکانی ئەو دووانە دەبەستن.

رەخنە لە فەلسەفەی ئایدیالیزم و پیشاندانی  وەکو دنیابینییەکی ناواقعی

خاڵی بنەڕەتی بۆ گۆڕانکاری فکری بۆ سۆشیالیزم لەلای ئەنگڵس دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ژیانی چینی کرێکاران لە بەریتانیا، ئەگەرچی بۆ مارکس دەگەڕێتەوە بۆ رەخنەگرتن لە دنیابینی و فەلسەفەی ئایدیالیزمی ئەوکاتە، کە لەلایەن فەیلەسوفی ئەڵمانیا «جۆرج ڤیلیەم هیگڵ،  داڕێژرابوو.

ئەمان پێیان وابوو کە گەشەسەندن و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی‌ و مێژووی مرۆڤایەتی، بەم فکرەیەوە بەستراوەتەوە.

لەمبارەیەوە مارکس و ئەنگڵس دەڵێن:

«رێک بە پێچەوانەی فەلسەفەی ئەڵمانییەوە، کە لە ئاسمانەوە بۆسەر زەوی دەکەوێتە خوارەوە، ئەوا لێرە بەپێچەوانەوە لە سەر زەوییەوە بۆ ئاسمان بەرز دەبێتەوە. ئیتر چیتر خۆمان بەوەوە خەریک ناکەین، کە خەڵکی دەبێت چی بڵێن، یان چۆن خەیاڵ بکەن، یان لەبارەی جۆری قسەکردن و خەیاڵکردن و تێفکرین و خۆنیشاندانی خەڵكییەوە قسە ناکەین، بەڵکو هەوڵ دەدەین بەرەو مرۆڤێکی راستەقینە و کامڵ بڕۆیین، لێرە بەدواوە لەبارەی توانا و چالاکییە راستەقینەکانی مرۆڤ  دەدوێین و هەروەها لەبارەی پرۆسەی ژیانی راستەقینە و گەشەسەندنی ئایدیۆلۆژیا و کاردانەوەی ئەم پرۆسەی ژیانە راستەقینەیە، قسە دەکەین.(MEW Bd. 3, S. 26f.).

فکری  دیالەکتیک وەکو پڕەنسیپ و میتۆدێکی فەلسەفی

خاڵێکی رۆحی تر کە لە میتۆدی فەلسەفەی هیگڵی لەلایەن مارکس و ئەنگڵسەوە بۆ تیۆرییەکانیان بەکارهێنرا، پڕەنسیپی دیالەکتیکییە. لێ ئەمیش وەکو زۆرێک لە تێڕوانییەکانی تریان،  تەفسیری جیاواز لە خۆدەگرێت.

بە پێچەوانەی تەواوی  ئەو هزرانەی کە بەربڵاون، جیهان لای ئەوان لە کۆمەڵێک شتی تەواوکراو و ئامادەکراو دروست نەبووە، هەروەها قۆناغەکانی گەشەسەندنی مێژوو، یەک لایەن و هێڵێکی راست و تەریب نییە، بگرە جیهان زیاتر  لە پرۆسەیەکی ورد و ئاڵۆز و تێکەڵاو دروست بووە.

دیالەکتیک لەم تێڕوانییە تایبەتییەوە» مەبەستی تێڕوانی مارکسییە.و.ک»  دەبێتە  زانستێکی گشتی  بۆ شیکردنەوەی جووڵە، هەروەها دەشبێتە یاسایەکی بنەڕەتی  بۆ  گەشەسەندنی سروشت  و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی و فکر. لێرە بەدواوە  دژەکان بە بەردەوامی بەریەک دەکەون، کە دەبێت لە کۆتاییدا لەیەک ئاوێتەی بەرزدا تێکەڵ ببنەوە.

بەپێی تێڕوانینی هیگڵ بێت، هەر تێزێک بەدوای خۆیدا ئەنتی ـ تێزیک دەهێنێت، ئاوێتەبوونی ئەم دووانەش سەنتێزێک پێکدێنێت، هەربۆیە سەرلەنوێ تێزێک و ئەنتی تێزێک ئەنجامەکەی دیسانەوە سەنتێزێکی نوێیە، ئەمەش پرۆسەیەکی(پێشڤەچوون) و خۆنوێکردنەوەی بەردەوامە.

ناونانی ماتریالیزم وەکو فەلسەفەیەکی ئەڵتەرناتیڤ

رەخنەکانی مارکس و ئەنگڵس لە ئایدیالیزم، ماتریالیزمیش دەگرێتەوە، چونکە ئەوان پێیان وایە، هزرەکان «تێفکرین» دیاردەیەکی سەربەخۆ نین لە عەقڵ «ئاوەز»، بگرە  گوزارشت لە رەنگدانەوەی هەلومەرجە مادییەکانی دەووروبەری مرۆڤ دەکات.

بەلای ئەوانەوە ئایدیاڵ هیچ نییە جگە لەو شتانەی کە پێشتر لە مێشکی مرۆڤ دانراون، لە هەمانکاتیشدا بریتییە لە وەرگێڕانی هەلومەرجە مادییەکانی دەوروپشتی مرۆڤ»

پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان

لەلایەکی ترەوە مارکس و ئەنگڵس پێیان وایە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان چ لە مێژوودا و چ لە ئێستا و داهاتووشدا، بە پلەی یەکەم گوزارشت لە گەشەسەندنی ئابووریی و تەکنۆلۆژی  دەکەن، بەم شێوەیەش هێزە بەرهەمهێنەرەکان «لێرەدا مەبەستیان چینی کرێکارە.و.ک» و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە بواری بەرهەمهێناندا، بە «پەیوەندییەکی بەرهەمهێنانی نوێ»  دەبەسترێنەوە. 

خودی مرۆڤ

دواتر خاڵێکی گرنگی تر کە دەبێتە بنەمای سەرەکی بیرکردنەوە و دونیابینی هەردووکیان بریتییە لەمەی خوارەوە :

ئەوە هۆشیاری  مرۆڤەکان نییە، کە بوونیان دیاری دەکات، بگرە ئەوە بوونە کۆمەڵایەتییەکەیانە، کە هۆشیارییان دیاری دەکات. پاشتر ئەمەش کاریگەریی گەورەی دەبێت بۆ شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان، شوێن و پێگەی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان لە پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان دیاری دەکات، لە کۆتایشدا رۆڵی سەرەکی دەبێت بۆ دیاریکردنی ئینتمای مرۆڤەکان کە سەر بە کام چینی کۆمەڵایەتیین.

جەنگی چینایەتی وەکو خاڵێکی رۆحی و دونیابینی ماتریالیزمی مێژوویی

بەم شێوەیەی سەرەوە مارکس و ئەنگڵس شیکردنەوەی خۆیان بۆ جووڵەی ئابووریی  و سیاسیی لە مێژوودا دەکەن، کە لە دەرئەنجامی کۆتاییدا هەمووی لەسەر جەنگی  نێوان چینەکان پێکدێت بۆ دیارییکردنی شوێنی خۆیان لە پرۆسەی بەرهەمهێنان.

مارکس و ئەنگڵس دەڵێن:

مێژووی هەموو کۆمەڵگەکانی  مرۆڤایەتی، بریتییە لە مێژووی جەنگی چینایەتی، ئەو جەنگەی  کە لە نێوان چینە جیاوازەکان دروستبووە، لەنێوان ئازاد و کۆیلە، دەرەبەگ و جووتیار، ئەرستۆکرات و خەڵكی ئاسایی، چەوساوە و چەوسێنەر، ئەمانە هەموو کاتێک لەدژی یەکتری وەستاونەتەوە و جەنگێکی بەردەوامییان هەبووە، هەموو کاتێکیش بە شۆڕشێک کۆتایی هاتووە، کە تەواوی کۆمەڵگەکەی گۆڕیووە و لە قۆناغێکەوە بردووێتی بۆ قۆناغێکی نوێ تر.

 MEW, Bd. 4, S. 46.

پەیوەندیی نێوان ژێرخان و سەرخانی ئابووری لە کۆمەڵگەدا

لای مارکس و ئەنگڵس کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەو شێوەیەیە، کە «ژێرخانی ئابووری» واتە پەیوەندییە ئابوورییەکان و ستراکچەرەکانی ئابووریی، دەبنە هۆی دروستبوونی «سەرخانێکی ئابووری»، کە ئەوەش بریتییە لە « کەلتور، مۆڕاڵ، سیاسەت  و ئایین».

جیهان لای ئەوان بەمشێوەیە ئاسان دەکرێتەوە و پێیان وایە، کە مرۆڤ لەپێش هەموو شتێکدا دەبێت بیر لە خواردن و خواردنەوە و خانو و  جلوبەرگ بکاتەوە، ئینجا دواتر بیر لە سیاسەت و هونەر و ئایین بکەنەوە.

بەمشێوەیە مارکس و ئەنگڵس پێیانوایە کە «بەرهەمهێنان» ماتریاڵییەکی سەرەکیی و  کرۆکییە بۆ ژیانی مرۆڤەکان، هەر لە رێگەی ئەمیشەوە قۆناغی گەشەسەندنی کۆمەڵگەیەک دیاری دەکات، کە ئەمیش شێوازو جۆری دەسەڵاتی سیاسی  و یاسایی و هونەر و ئایینی کۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتی دیاری دەکات  یان دروست دەکات. ئەمەش تێزی « ژێرخانی ئابووری، سەرخانی ئابووری» دیاری دەکات». ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەی، کە هەر گۆڕانکارییەکی ئابووری، گۆڕانکارییەکی سیاسی دەخوڵقێنێت.

بە واتایەکی تر : هەر گۆڕانکارییەک کە لە بنەما سەرەکییەکانی» ستراکچەر» ئابووری دروست ببێت،ئەوا بەتەواوەتی  سەرخانی ئابووریی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتیش دەگۆڕێت و هەلومەرجێکی نوێ دەهێنێتە ئاراوە.

چینی کەپیتالیزم و پرۆلیتاریا لە دیدی مارکس و ئەنگلسەوە

هەربەمشێوەیە مارکس و ئەنگلس پێیان وایە کە سیستمی سەرمایەداری لەسەر ئەو بنەمایە دروستبووە، کە چینی کەپیتالیزم « یان زۆرجار بە بۆرجوازی ناویان دەبرێت»  کە ئەمانە خۆیان بە خاوەنی هۆکانی بەرهەمهێنان دەزانن، لەبەرامبەردا چینی کرێکاران» زۆرجار بە پرۆلیتاریا ناویان دەبرێت» کە ئەمانەش وەکو چینێکی سەربەخۆ لە دژی ئەوان  دەوەستنەوە. بۆ مارکس و  ئەنگلس، ئەم دوو چینە هەریەکەیان خاوەنی بەرژەوەندیی کۆمەڵایەتیی جیاوازن. چینی بۆرجوازی هەمووکارو چالاکییەکانی بۆ ئەوەیە کە زۆرترین سوودی لەسەر حسابی کرێکاران دەستبکەوێت، ئەوی تریشیان « واتە چینی کرێکاران» دەیەوێت کرێی کارەکەی زیاتر بکات لەسەر حسابی خاوەن کارەکان.

چاوەڕوانکردنی لەناوچوونی سیستمی کەپیتالیزمی وەکو زەروورەتێکی مێژوویی

بۆ مارکس و ئەنگلس بەهای شمەکێک بەوە دەپێورێت، کە ئایا تاچەندە هێزی کاری مرۆیی تێدا بەکارهاتووە» ئەمەش پێی دەڵێن یاسای دیاریکردنی بەهای شـمەک، و.ک». هەرئەمەش وادەکات کە لە سیستمی سەرمایەدارییدا، زیاد لەپێداویستی مرۆڤەکان، شمەک  بەرهەم بهێنرێت. ئەمەش پێی دەڵێن « زێدەبایی». لێرەشەوە کاپیتالیستەکان دەیانەوێت بەرهەم زیاد بکەن، ئەوەش لەسەر حسابی هێزی کاری کرێکاران. بۆ مارکس و ئەنگلسیش « زێدەبایی» دەبێتە خاڵی جەوهەری سیستمی سەرمایەداری، هەرئەمەش رێگەخۆش دەکات، بۆئەوەی سەرمایەدارەکان، قازانجی زیاتر کۆبکەنەوە.

بەڵام چەندە شمەکی بەرهەمهێنراو زیاتریش بێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی بازنەیەکی کێشەدار» گرفتدار» بۆ ئەم سیستمە، چونکە ئەم شمەکە زۆرانە دەمێننەوە کڕیاریان» موشتەریان» نییە، هەرئەمەش وادەکات کە لەناو هەناوی سیستمی کەپیتالیزمیدا، تووشی تەنگژەی ئابووری بێتەوە. لەئەنجامی ئەم تەنگژە ئابووریەشەوە، بەشێکی زۆری کۆمپانیا بچووک و ناوەنجییەکان، رووبەڕووی مایەپووچی و  نەمان دەبنەوە، دواتر کۆمپانیا گەورەکان قووتیان دەدەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کۆمپانیای زەبەلاح و سەنتڕاڵبوونی کەپیتاڵ «سەرمایە»ی لێ دروست دەبێت.

تەنگەژەکانی سیستمی کەپیتالیزمی و هەنگاونان بەرەو سیستمی سۆشیالیستی

بە بڕوای مارکس و ئەنگلس ئەم تەنگەژە ئابوورییەی کە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆری کۆمەڵگە ببێتە چینی کرێکار، کە ئەوان دەستەواژەی»پرۆلیتاریالیزەکردنی کۆمەڵگەی بۆ دادەنێن» هەرئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاستی هەژاری لە ناو کۆمەڵگەدا زۆرتر بێت، چینی کرێکاریش هەژارتر و چەوساوەتر بێت،  بەڵام لە لایەکی ترەوە بەهای مەعنەوی ئەم چینە کۆمەڵایەتییە لەناو کۆمەڵگەدا زیاتر دەبێت.

لەمبارەیەوە مارکس دەڵێت:

«بەردەوامبوونی ئەم رەوشە وا دەکات، کە رێژەی هەژاری لەناو کۆمەڵگەدا زۆرتر بێت، هەژاریی و برسێتیی و چەوسانەوەو کۆیلایەتیش زۆرتر بێت، لەهەمانکاتیشدا فشارەکان زۆرتر دەبن، هەروەها بەهۆی میکانیزمی پرۆسەی بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییەوە، بەشێوەیەکی خۆرسکی، چینی کرێکاران خۆیان رێکدەخەن  و یەکدەگرن. لەلایەکی تریشەوە مۆنۆپۆڵکردنی سەرمایە. دەبێتە مۆدێلیک و شێوازێکی پرۆسەی بەرهەمهێنان و گەشەسەندنی سەرمایداری. سەنتراڵییکردنی هۆکانی بەرهەمهێنان و بەکۆمەڵایەتییکردنی چینی کرێکاران،بەرەو خاڵێک دەڕۆن، کە چیتر بازنەی سەرمایەداری بەرگەی ناگرێت و ئیتر لێرەوە رەوشەکە دەتەقێتەوە. بەمشێوەیەش کاتژمێرەکانی تەمەنی کەپیتالیزم و بۆرجوازییە کەمدەبێتەوەو لەناودەچێت. پاشانیش بە لەناوچوونی سیستمی کەپیتالیزم، کۆمەڵگە بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت، کە ئەویش سۆشیالیزمە.»  (MEW, Bd. 23, S. 790f.).

رێگەی شۆڕش لە سۆشیالیزمەوە بۆ کۆمۆنیزم

مارکس و ئەنگلس پێیان وایە گەشەسەندنی ئابووری کەپیتالیزمی کە لەسەر  ژیان و  چەوسانەوە چینی پرۆلیتالیا دروست دەبێت و دواجاریش دروستبوونی تەنگژەی گەورەی ئابووری لێدەکەوێتەوە، کە ئەویش کەپیتالیزم دەخاتە بازنەیەکی داخراو جەهەنەمییەوە کە «بەدەستی خۆی، گۆڕ بۆ خۆی هەڵدەکەنێت»

لەپاش گەشەسەندنی کێشە ئابووریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان  و گەیشتنیان بە لوتکە، تەقینەوە روودەدارو  شۆڕش دروست دەبێت، ئەم شۆڕشەش لەلایەن چینی کرێکارانەوە دەبێت و کۆتایی بە سیستمی بۆرجوازی دەهێنێت  و دەسەڵات دەگرێتە دەست. ئەم شۆڕشەش زەروورەتی دروستبونی» دیکتاتۆری پرۆلیتاریا» دەهێنێتە کایەوە. ئەم دیکتاتۆرییەش کار دەکات بۆئەوەی هەمووجۆرە  چینایەتییەک نەهێڵێت و کۆمەڵگەیەکی یەکسان و بێ چینی کۆمەڵایەتی دروست بکات.

لەپاش گەشەسەندنی ئەم قۆناغە، مارکس و ئەنگلس پێیان  وایە، لەپاش نەمانی سیستمی کەپیتالیزمەوە، هەنگاو دەنرێت بۆئەوەی کۆمەڵگە بەرەو  قۆناغی سۆشیالیزم ببرێت و لە کۆتایشدا سیستمی کۆمۆنیستی دروست بکرێت کە دوایین قۆناغی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت. 

دواتریش دەڵێن:

لەکاتی گەشەسەندنی ئەم جووڵە مێژووییەدا، دەبێت « دەوڵەت» بکرێتە ئامڕازێک بۆ جێبەجێکردنی سیستمی سۆشیالیزم و دەبێت دەوڵەت بمێنێت، بەڵام کاتێک کۆمەڵگە دەگاتە قۆناغی کۆمۆنیزم، ئیتر ئەوکاتە چیتر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێویستی بە بوونی دەوڵەت نامێنێت و لەناودەچێت. « (MEW, Bd. 28, S. 508).

وێنەی کۆمەڵگەی بێ چینایەتی بە بێ نامۆ بوونی مرۆڤ

لە کۆتاییدا و کاتێک گەیشتن بە دوایین قۆناغ و ئامانج و تەواوبوونی ئەم پرۆسەی گەشەسەندنە مێژووییە، خۆی لە کۆمەڵگەی بێ چینایەتی دەبینێتەوە، مارکس و ئەنگلس هیچ وێنەیەکی روونیان لەمبارەیەوە پێشکەش نەکردووە. بەشێوەیەکی گشتی لای ئەوان ئەوەی گرنگە، نەمانی جیاوازی چینایەتی و چیتر هۆکانی بەرهەمهێنانیش لەژێر دەستی چینێک نەبێت و نەکرێتە موڵکی شەخسی هیچ کەسێک. بەشێوەیەکی روون لەمبارەیەوە باس لەبوونی جۆرێک لە بەگشتییکردنی کارگە و کۆمپانیاکان دەکرێت، لەمبارەیەوە باس لە چەمکی «  دروستکردنی کۆمەڵگەیەک دەکەن  کە هۆکانی بەرهەمهێنان بکرێتە موڵکی دەستەجەمعی یان گشتی «

لێرەشەوە جۆرە « ئەنجومەنێکی ئازادی بەرهەمهێنان» دروست دەبێت، کەهەموو تاکەکانی کۆمەڵگە پێکەوە کاردەکەن لەژێرناونیشانی « هەرکەسێک بەپێی توانای خۆی، هەرکەسێک بەپێی پێداویستی خۆی کار بکات.»  ئەمەش دەبێتە یاسایەکی بنەڕەتی کارکردن لەناو کۆمەڵگەدا.

لەم نێوەندەشدا ئیتر کۆتایی بە نەخۆشی «بێگانەبوونی خود یان نامۆبوون» لای مرۆڤەکان  نامێنێت، ئەمەش بەتایبەتی لەپاش نەمانی سیستمی دابەشكردنی کار  و نەمانی سیستمی موڵکداری کەپیتالیزمییەوە. ئیتر لێرەوە مرۆڤەکان جارێکی تر دەتوانن بوون و خودی خۆیان بۆ بگەرێنرێتەوە، هەروەک مارکس و ئەنگلس دەڵێن.

رەخنە لە توانا توندڕەوییەکانی بیری مارکسیزم

لەپاش ئەوەی لەسەرەوە بەشێوەیەکی گشتی دونیابینی و هزرەکانی مارکسیزممان خستە روو، ئێستا  دەبێت چەند رەخنەیەکیش فۆرموولە بکەین و بخەینە روو. دیارە لێرەدا ئێمە دونیابینی و تیۆرییەکانی  مارکس لەرووی زانستی بوون و راستی بوونەوە ناخەیەنە پرسیارەوە، بگرە باس لەو توانا توندڕەوییانە دەکەین، کەئەم تیۆرییە سیاسییە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتووە.

هەروەها لەلایەکی ترەوە رەخنەشمان هەیە لەو پرۆگنۆسانەی کە مارکس لەبارەی گەشەسەندنی کەپیتالیزمەوە کردوویەتی، کەتاڕادەیەکی تەواو راست دەرنەچووە،  کەئەمەش توانا و تێڕامانەکانی مارکس وەکو پسپۆرێکی ئابووری دەخاتە جێگەی پرسیارەوە، بەڵام لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە، هەموو تیۆری و دونیابینییەکانی مارکس بۆ کۆمەڵگە، دوورن لە هەموو یاساو رێساکانی سیستمی دیموکراسی و کۆمەڵگەیەکی کراوەو پلورالیزمەوە، بگرە بەپێچەوانەوە تەواوی ئەسپێکت و دونیابینینەکانی مارکس، بەرەو دروسبوونی سیسیتمێکی دیکتاتۆریی و توندڕەوانە هەنگاو دەنێن.

هەرچەندە ئێمە پەیوەندییمان بە کەسایەتی شەخسی مارکسەوە نییە، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە، کە مارکس خاوەنی کەسایەتییەکی لووتبەرز و زۆر باوەڕی بەخۆی بووەو هیچ کەسێکی تۆلێرانس نەبووەو باوەڕی بە رەخنەگرتن لە تیۆرییەکانی نەبووە. هەروەها  لە ناو بازنەیەکی سیاسیی داخراودا بووەو کەسایەتییەکی « ئۆتۆریتێتی، ملهوڕ» ی هەبووە. بەڵام ئەمانە سیمای کەسایەتیی مارکس بووە، لەو باوەڕەدام هیچ پەیوەندییەکی بە دونیابینی و تیۆرییەکانیەوە نییە و شتێکی زەرووریش نییە.

بەکارهێنانی تیۆری دیالەکتیکی بۆ بڕیاردانی نابەجێ و توندڕەوانە

مارکسیزم تێروانینێکی دیالەکتیکانەی داهێناوەو پێی وایە، کە گەشەسەندن و جووڵەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، لەئەنجامی   جەنگ و ململانێی  بەدرەوامی لایەنە ناکۆکەکانی ناو کۆمەڵگە دروست دەبێت.

گەر کەسێک بیەوێت سوود لەم مەعریفەیە وەربگرێت و شرۆڤە و ئەنالیستی جیاوازی دەستبکەوێت، ئەوا دەبێت ناوەڕۆکی تێزی دیالەکەتیک باشتر تێبگات و گەشەی زیاتر بەو تێزە بدات. بەپێچەوانەی ئەمەوە، ئەوا کار دەکات بۆئەوەی شەرعیەت بدات بە تێڕوانینی نابەجێ و دژبەیەکەکان. ئەمەش بەئاشکرا مارکس لەنامەیەکیدا بۆ ئەنگلس دەیخاتە روو،  کاتێک دەڵێت:

پێدەچێت هەندێكجار من هەست بە ئیحراج بوون بکەم، چونکە زۆرجار هانا بۆ دیالەکتیک دەبەم، بەڵام ئاساییە من تێڕوانینەکانی خۆم وادادەڕێژم، کە زۆرجاریش پێدەچێت لە حاڵەتی دژبەیەکیشدا بن، بەڵام  هەرخۆم لەسەر هەق دەزانم. (MEW, Bd. 29, S. 160f.).

لێرەدا مەسەلەکە پەیوەندی بەهەڵسەنگاندنی راست و دروستەوە نییە بۆ جووڵە و گەشەسەندنی کۆمەڵگەکان، بگرە زیاتر پەیوەندی  بە پاساو هێناوەوە هەیە بۆ تێڕوانین و پێشهاتی ناڕاست و ناتەندروست. هەرئەمەش وایکرد، کە دیکتاتۆرییە کۆمۆنیستەکان کەپاشتر دورست بوون، تیۆری دیالەکتیک بکەنە ئامڕازێک بۆ شەرعیەت دان بە دەسەڵاتی خۆیان.

بەکارهێنانی مەعریفەی « سروشتی راستەقینەی» مرۆڤ

هەمیشە مارکس چ لە سەرەتای توێژینەوە فکرییەکانی یان دواتر کاتێک کە خۆی بەلێکۆڵینەوەی وردی سیستمی ئابووری خەریک کردبوو، هەمیشە باسی لە ئازادبوونی مرۆڤ دەکرد و هەمیشە داوای دەکرد، پێویستە مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ « سروشتی راستەقینەی خۆی». هەروەها هەرخۆشی بوو کە چەمکی « نامۆبوونی مرۆڤ» ی بەکارهێناو داتاشی، بەپێچەوانەشەوە، مارکس هیچ مەعریفەیەکی راستەقینەی لەبارەی دەسەتەواژەی « جەوهەری مرۆڤ» ەوە نەوتووە، بەتایبەتی لەو  کارە زۆرانەی  پاشتریدا، مارکس هیچ زانیارییەکی ووردی لەبارەی ئەم دەستەواژەی « سروشتی هەقیقی» مرۆڤەوە نەخستۆتە روو.

ئەو خۆی بە خاوەنی ئەم مەعریفەیە دەزانێت و بۆ خۆی مۆنۆپۆڵیکردووە، لەکاتێکدا هیچ تێڕوانینێکی وردو هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەن و دروستی بۆ ئەم دەستەواژەیە نەکردووە. لێرەشەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامە کۆتاییەی، کە تەنها چەند ئامانج و تێڕوانینیکی سیاسییانە، گوزارشت لە چەمکی « سروشتی راستەقینەی مرۆڤ» دەکەن. نەبوونی زانیاری تەواو دروست لەبارەی ئەم چەمکە  مەعریفیەوە، وا دەکات کە نەیارانی مارکسیزم، وەکو هەڵگری ئایدۆلۆژیی لاواز  سەیربکرێن و راوبنرێن و بچەوسێنرێنەوە.

دانانی دەسەڵاتێکی تاکڕەو دیکتاتۆر بۆ گواستنەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد

ماوەی چەندین ساڵ بوو مارکس و ئەنگلس ئیداعای ئەوەیان دەکرد، کە ئەوان هەڵگری نەمانی دەسەڵاتی دەوڵەتیین، ئەویش لەرێگەی  پرۆسەی گواستنەوەی  کۆمەڵگەکان لە قۆناغی سۆشیالیزمەوە بۆ کۆمۆنیست. کەچی لەهەمانکاتدا، پێویستە بۆ دەستپێکی ئەم قۆناغە، دەوڵەتێکی تاکڕەو ئۆتۆریتێت  و دیکتاتۆر دروست بکرێت، بۆئەوەی کۆتایی بە چینی بۆرجوازی  و کۆمەڵگەی کەپیتالیزمی بهێنێت. لەم قۆناغەشدا دەوڵەت دەبێتە، دەوڵەتێکی ئۆتۆریتێت و توندڕەو تۆقێنەر و سیستم و  دەسەڵاتێکی ناوەندی توند پێڕەو دەکات.

ئەم رەخنەیەش هەرزوو لەلایەن ئەنارشیستە هاوڕێکانی، لە مارکس گیرا بەتایبەتی لە یەکێکی وەکو ” میشێل باکۆنین” چونکە ئەوان پێیان وابوو، کە مارکس کەسێکی تاکڕەو کۆمۆنیستێکی سەنتڕاڵیستە، واتە هەموو دەسەڵاتێک لە ناوەندێکدا کۆ دەکاتەوە کە خۆی بەسەریدا زاڵە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی حوکمێکی دیکتاتۆری و ستەمکار، کە دەیەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکات. هەربۆیە پاشتر مارکس رێکخراوی ” ئەنتەرناسیۆنالی کرێکارانی” کردە دەوڵەتێکی دیسیپلینی توند  و تەواوی دەسەڵاتەکانی بۆ خۆی قۆرخ کرد. هەربۆیە زۆرێک لە دەوڵەتە کۆمۆنیستەکان کە پاشتر لەسەدەی بیستەمدا دروست بوون،  ئەم رەخنەیەی ئانارشیستەکانی سەلماند، چونکە ئەوان” واتە دەوڵەتە کۆمۆنیستەکان”  مارکسیان وەکو پێخەمبەرێک سەیر دەکرد.

زانیاری تەواو لەبارەی چۆنێتی دروستکردنی دەوڵەتێکی دیکتاتۆریی و تۆقێنەر

لەناو کارەکانی مارکس و ئەنگلسدا لە زۆر شوێندا بەئاشكرا و بەعەلەنی  داوای دروستبوونی دەوڵەتێکی دیکتاتۆری و ستەمکارو تۆقێنەر دەکەن. بۆ نموونە  لە شوێنێکدا دەڵێن:

  پێویستە کرێکار، لەتەواوی کۆماری ئەڵمانیادا، داوای تەواوی دەسەڵاتەکان بکەن و  دەسەڵاتێکی ناوەندی تۆکمە دروست بکەن. چیتریش نابێت خۆیان بەو قسەو دروشـانەوە بخەڵەتێنن کەباس  لە دیموکراسی و  کۆمەڵگەی ئازاد و  خۆبەرێوەبردن و ئەمجۆرە شتانە دەکات. (MEW, Bd. 7, S. 252).

یان لە شوێنێکی  تردا دەڵێن:

دەوڵەت  تەنها دەزگایەکی کاتییە، کە مرۆڤ بەکاریدەهێنێت بۆ خەبات و خزمەتی شۆڕش دەکات، بۆئەوەی بەوپەڕی بێرەحمییەوە، نەیارانی شۆڕش لەناوبەرێت. لەبەرئەوە ئەمە قسەی قۆرە ئەوانەی کە باس لە دەوڵەتێکی ئازاد دەکەن. پرۆلیتاریا دەوڵەتی  پێویستی نییە بۆ  بەرژەوەندیی و ئامانجی ئازادی، بەڵکە بۆ لەناوبردنی نەیارانی.) (MEW, Bd. 34, S. 129

بەکورتی: لەکاتێکدا کە ئەوان باسیان لەوە دەکرد کە مەزهەبی ئەوان، مەزهەبێکی تاکو تەنیا و  هەقیقییە، ئەوا دەبێت مرۆڤ چاوەڕوانی ئەم جۆرە  دەرئەنجامە خراپانەشیان لێبکات و شتێکی ئاسایی بێت بەلامانەوە.

جەختکردنەوە لەسەر ئابووریی و فەرامۆشکردنی پلورالیزم

مارکس لە قۆناغی ناوەڕاستی تەمەنیدا، کاری جددی دەکرد بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە لەبارەی یاسا بنەڕەتییەکانی سیستمی سەرمایەداری. لەوکاتەوە جەختی تەواوەتی لەسەر ئابووری کردەوەو هەر لەو کاتەشەوە گەیشتە ئەوەی کە گرنگی مرۆڤ بە شوێنی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوە بەستراوەتەوە، ئەمەش زیاتر بەپشت بەستن بە مۆدێل و تیۆری ” ژێرخان و سەرخانی ” ئابوورییەوە هەیە.

تەواوی بیرکردنەوەی بەپلەی یەکەم جەختی لە هەلوومەرجە ماتریالەکانی دەوروبەری مرۆڤ دەکردەوە. دیارە هەرلەوکاتەوە تێڕوانین و پێشبینییەکانی مارکس هەڵە دەرچوون، چونکە گەر بەو بۆچوونانەی مارکس بوایە، دەبوایە کرێکاران بەرێژەیەکی زۆر و هەموومیان ببنە کۆمۆنیست و هەڵگری بیری کۆمۆنیستی بونایە و خۆیان لە رێکخراوە کۆمۆنیستەکاندا ئۆرگانیزە بکردایە، بەڵام ئەمە وا دەرنەچوو.

مارکس هەڵگری ئەم تێڕوانینە بوو ” واتە کە کرێکاران دەبنە کۆمۆنیست.و.ک” چ  پێش  و چ لەکاتی شۆڕشدا. لەم دیدگایەوە، پرۆلیتاریا کە زۆرینەی کۆمەڵگە پێکدەهێنێت، تەنها هەڵگری ناسنامەی کۆمەڵایەتیەتی، بەڵام لەراستیدا ئەوان ” واتە پرۆلیتاریا” تەنها هەڵگری ئەم ناسنامە و ئینتامایە نین، بگرە ئەوان ئینتمای ئێتنی و کەلتوریی و  سیاسی تایبەت بەخۆشیان هەیە.  ئەم دیدگایەش رووبەروی هەڵەیەکی گەورە بۆوە، چونکە مرۆڤ تەنها ئینتمایەکی ئابووریی نییە. هەروەها ئەم دیدگایە هەموو تێڕوانین و دیدگایەکی جیاواز بەخۆی رەت دەکاتەوەو دژی کۆمەڵگەیەکی پلورالیزمە. 

کەسایەتی تاک  و ئینتمای کۆمەڵایەتی 

ئەم دیدگا فکرییە پەیوەندییەکی توند و تۆکمەی بەوەوە هەیە، کە بۆچوونی پیشوەختی لەبارەی  ئینتمای کۆمەڵایەتییەوە هەیە، کە جۆرە تەجانوسێکی بە هەژموونی سیاسی مرۆڤەکان و  ناسنامەی  سەرانی سیاسی وڵاتەوە هەیە. لەلایەکی ترەوە گەر باوەڕ بەو لۆژیک و ئەرگومێنتە رەهایە بکەین، کە دەبێت هەموو مرۆڤەکان لەرووی کۆمەڵایەتییەوە یەکسان ببن، ئەوا هیچ هۆیەک نامێنێتەوە بۆ بوونی جیاواز.

مارکس و ئەنگلس پێیان وایە، گەر هۆیەکانی بەرهەمهێنان سۆشیالیزە بکرێن، ئەوە نەک تەنها  مەرجێکی گرنگە، بەڵکە تەنها ئەوە بەسە بۆئەوەی بتوانین کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی دروست بکەین.  لێ ئەوان نەیانزانی کە جیاوازی لە نێوان مرۆڤەکان تەنها لەسەر هۆکاری ئابووریی دروست نابێت، بگرە هۆکاری تریش هەیە، بۆ نموونە جیاوازی ئێتنی، هەوڵدان بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، تێڕوانین و  جیاوازی کەلتوری.

لەبەرئەوە لە دەوڵەتە سۆشیالیستەکاندا کاتێک هەر کێشەیەک پەیوەندی بە سەرخانی ئابووریەوە هەبووایە” بوونی کێشەی ئێتنیی و  نەتەوەیی و ئایینی و کەلتوریی و فەرهەنگی جیاواز.وک” ئەوا یەکسەر وەڵام و رێوشوێنی توندیان هەبوو بۆ ئەم کێشانە. هەربۆیە هەر لادانێک لەسیستمی سۆشیالیستیدا، مانای خیانەت  بوو لە ئیرادەی گەل و نیشتمان و ئەو کەسە بە خائین و خۆفرۆش وەسف دەکرا.

باوەڕبوونی بە تێزی حەتمیەتی مێژوویی بۆ سۆشیالیزم

یەکێک لەسەنتەرەکانی بیرکردنەوەی هزری مارکسیزم باوەڕبوونە بە ماتڕیالیزمی مێژوویی، کە ئەویش پێی وایە، کە گەشەسەندنی کۆمەڵگەکان بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕییوە، سەرەتا قۆناغی کۆیلایەتی، پاشان قۆناغی فیۆدالیزم، ئینجا کەپیتالیزم و دواتر سۆشیالیزم و دوایین قۆناغیش کۆمۆنیستە.

مارکس و ئەنگلس پێیان وایە، ئەو جیاوازییە ریشەییە کە لە نێوان تواناکانی بەرهەمهێنان” کە سەرمایە‌ی ئابووریی و تەکەنەلۆژییەکان” لە خۆدەگرێت، لەگەڵ هەلومەرجەکانی بەرهەمهێنان” مەبەست لێی پەیوەندی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکانە بە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوە.و.ک” ئەمانە بەشێوەیەکی دینامیکی، کۆمەڵگەکان لەپاش رێگایەکی دوور و مێژوویی، دەگەنە دوایین قۆناغی کۆمەڵایەتی کە ئەویش قۆناغی دورستکردنی کۆمەڵگەیە لەسەر سیستمی  کۆمۆنیزم، ئەمەش  هەقیقیەتێک و زەرورەتێکی مێژووییە.

بەمشێوەیە ئەوان گەیشتنە دەرئەنجامێکی وا، کە دەتوانین ناوی بنێین ” یاسای مێژوو” یان ” هەستی مێژوویی” ئەوجۆرە تێگەیشتنەش وا لە مرۆڤەکان دەکات، کە کارو چالاکییەکانی، پێش وەخت دیاری بکات و   بیزانێت.

کێشەکەش لێرەدا تەنها پەیوەندی بە میتۆدی هەڵەوە نییە، بگرە زیاتر کێشەکە لەوەدایە، کە تەنها  باوەڕت بە بۆچوونی خۆت هەبێت و پێتوابێت لەبارەی پرۆسێسی مێژووەوە،هەقیقیەت لای تۆیە. 

پیشاندانی مارکسیزم وەکو مەزهەبێکی رزگارکەری مرۆڤایەتی

زۆر نین ئەوانەی کە رەخنەی ئەوە لە مارکسیزم دەگرن و پێیان وایە، کە مارکسیزم سیمایەکی ئایینی لە خۆگرتووە، بەڵام لە رووی فۆرم و  ناوەڕۆکەوە لە ئایین جیاوازە، چونکە دونیابینی و تێڕوانینەکانی مارکس و ئەنگلس، تیۆرییەکی عیلمانی بووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک شوێندا، چەند سیمایەکی ئاینیانەی پێوە دیارە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە پێشبینییەکانەوە هەیە، لەوانە باوەڕبوون بە نەمانی موڵکداری شەخسی  هۆکانی بەرهەمهێنان و پاشتریش دروستکردنی کۆمەڵگەی سۆشیالیزم، ئەم دووانە وەکو رێگەی ” رزگاربوون، خەلاص”  پیشانی مرۆڤایەتی دەدرێت.

هەروەها دەستنووسەکانی مارکس، وەکو هیوا و فەرموودەی پێخەمبەرانە سەیر دەکران، نەک تەنها بۆ ئەنالیزەکردن و توێژینەوە لەسەر سیستمی کەپیتالیزمی، بەڵكە وەکو رێگاپیشاندەرێکی باش و نەگۆڕیش بۆ سەرهەڵدانی شۆڕش و  گەیشتن بە کۆمۆنیزم.

لەلایەکی ترەوە هەمیشە و بە بەردەوامی، لەبیرکردنەوەو تێڕوانینەکانیدا، لایەنی ئایدۆلۆژی زاڵبوو بەسەر لایەنی زانستیدا. لەهەمانکاتدا مارکس بەناوی زانستی بوونی میتۆدەکەیەوە، پێی وابوو کە ئەمە راسترین جۆری بیرکردنەوەیە بۆ ئەنالیزەکردن و توێژینەوە لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، هەروەها ئەوانەشی کە دژی ئەو بیریان دەکردەوە، تۆمەتی نازانستی و نالۆژیکی بوونی بیرکردنەوەکانی دەخستنە پاڵ.

دوایین قسە و دەرئەنجامی کۆتایی 

بەدڵنیاییەوە نابێت هزری مارکسیزم تەنها لە توانا سیاسییە رادیکاڵەکانی کورت بکەیەنەوە، هەروەها کاتێک سەیری ئەو ململانێ و شۆڕشە کۆمەڵایەتییانە بکەین کە لە مێژوودا روویانداوە، شرۆڤە سیاسییەکانی  گرنگی خۆیان هەیە.

لەلایەکی تریشەوە هەرچەندە   توێژینەوەکانی مارکس بۆ سیستمی کەپیتالیزم، چەند هەڵەیەکی تێدایە، بەڵام مارکسیزم باسی کاریگەرییە خراپەکانی سیستمی کەپیتالیزمی کردووە کە لە  ئێستادا لە شێوەی  گلۆبالیزمدا خۆی دەبینێتەوە، کە بۆتە هۆی دروستبوونی تەنگەژەی ئابووری گەورە، کە مرۆڤایەتی بەرەو هەژاریی و بەدبەختی دەکات. هەربۆیە ناتوانین بەشێوەیەکی گشتگیرانە، تەواوی تێزەکانی مارکس و ئەنگلس رەتبکەینەوە.

خاڵێکی گرنگی تر ئەوەیە، مارکسیزم لەیەک کاتدا راستە سۆنگەیەکی ئایدۆلۆژی هەیە، بەڵام سیمایەکی زانستشیانەشی هەیە. بەڵام زۆرجار کۆمۆنیستەکان رەگەزی بابەتی بوونیان بەکاردەهێنا، تاوەکو شەرعیەت بددەنە بۆچوونە سیاسییەکانیان بەتایبەتی لەبارەی چالاکی  و رەوایی سیستمەکەیانەوە.

لەلایەکی ترەوە دونیابینی و تێزەکانی مارکسیزم، دەبێتە رەگەزێکی بنەڕەتی  بۆ بزووتنەوە توندڕەوەکان و سیستمە دیکتاتۆرییەکان، بەشێوەیەک چ لە رووی فۆرم یان ناوەڕۆکەوە، دەبنە تەواوکەری یەکتری.

*Prof. Dr. Armin Pfahl-Traughber،  پرۆڤیسۆر.دکتۆر. ئارمین پفاڵ ترواگبێر. کۆمەڵناس و پسپۆرێکی سیاسییە، وەکو مامۆستا لەزانکۆکانی کۆڵن و بۆن،وانە دەڵێتەوە. 

سەرچاوە:

Der Marxismus zwischen Ideologie und Wissenschaft.www.bpb.de. Prof. Dr. Armin Pfahl-Traughber 




کورتەیەک لە ژیانی ڕابەری کرێکاری ئەلبێرت گۆدوینگ -(جنجر) لە کەنەدا

( ڕوو لە ئاسمان مەکەو مەپاڕێرەوە، وەرەو بەڕیزی ناڕەزایەتێکانمانەوە پەیوەست بە.)
ئەلبێرت گۆدوینگ(جنجڕ)

ئامادەکردنی: گۆران عەبدوڵڵا..

لە یەکێک لە ڕۆژەکانی بەهاری ١٨٨٧،منداڵێکی قژ سوور لە باکوری وڵاتی ئینگلیز هاتە دونیاوە و ناوی نرا ئەلبرت گۆدوینگ، بەڵام خێزانەکەی و هاوڕێکانی ناویان لێنابوو جنجڕ.

لەو سەردەمەدا خەڵوز گرنگییەکی زۆری هەبوو، بەکار دەهات بۆ سوتاندن و بەگەڕخستنی شەمەندەفەر و کەشتییە بوخارێکان. ئەلبێرت (جنجڕ) هەر لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە بوو بە کرێکار لە کانە خەڵوزەکانی بەریتانیا لەگەڵ باوک و براکانی. لە ١٩٠٦ ڕوویکرد کەنەدا و لە ١٩١٠ لە هەرێمی برتش کۆڵۆمبیا گیرسایەوە، چوونکە هەرێمەکە لەو بوارەدا کاری زۆر هەبوو بۆیە سەرەتای کاری لە کانی ژمارە پێنجەوە بوو لە دوورگەی ڤانکوڤەر.
کارکردن لەو کانانەدا کارێکی لەبار نەبوو. تۆزی خەڵوزەکە دەبووە هۆکاری نەخۆشی کرێکاران، تەنانەت دەرچوونی گاز لە زەوێکەوە بەهەمان شێوە دەبووە هۆکاری نەخۆشی، جاری واش هەبوو کانەکە بەهۆی تەقینەوەوە دەڕوخا بەسەر کرێکارەکاندا.
جنجڕ کە گەشتە تەمەنی ٢٣ ساڵ، ٩ ساڵ بوو لە کانە خەڵوزینەکان کاری دەکرد و تا ئەو کاتەش کەسێکی تەندروست و لەش سوکەڵە بوو. لە بواری وەرزشیشدا یاری تۆپێن و مەلەوانی دەکرد.
زۆری نەبرد جنجڕ وەک سەندیکالیست و بەرگریکارێکی مافی کرێکاران و وتار بێژێکی حەماسی ناسرا.
پاش خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ١٩١٢- ١٩١٤ی کرێکاران لە دورگەی ڤانکوڤەر کە سەرەتای دەستپێکردنەکەی لە دەرکردن و خستنە لیستی ڕەشی هەردوو کرێکار و سەندیکالیست Oscar Mottishaw و Isasc Porterey بوو ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی کەوا لە ڕاپۆرتێکدا بۆ لیژنەی بەدواداچوونی دزەکردنی گاز لە کانەکان ئاماژەیان بە چەند شوێنێکی کانەکە کردبوو کە گاز لێوەی دزە دەکات و ئەگەری گڕگرتنیان هەیە. شایانی باسە لە ١٨٩٠ ەوە تاوەکوو ١٩١٢ لە ئەنجامی گڕگرتن و تەقینەوەی کانەکانی ئەو ناوچەیە ٣٧٣ کرێکار گیانیان لەدەست دابوو.

مانگرتنی کرێکاری کانەکانی دورگەی ڤانکۆڤەر لە پاش مانگرتنە گشتێکەی ونیپێگ لە ساڵی ١٩١٩ بە مانگرتنێکی گەورەو شکۆدار دەناسرێت لە مێژووی بزووتنەوەی کرێکاری کەنەدا.
ئەلبێرت گۆدوینگ یەکێک بوو لە ڕابەرانی ئەو خۆپیشاندانە و بەهۆکاری وتار و هەڵسورانی لە سەندیکاکاندا لەگەڵ سەدان کرێکاری خەباتکاردا ناوی خرابووە لیستی ڕەشەوە، هەر بۆیە پاش خۆپیشاندانەکان، ئەوو چەندین ڕابەری ناسراوی تر ڕێیان پێنەدرا بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و تەنانەت لە هیچ کانێکی تریش بۆیان نەبوو کاربکەن.
لەوسەردەمەدا دەوڵەت ڕاشکاوانەو یەک لایەنە هێزی پۆلیسی خۆی بەکار دەهێنا بۆ پاڵپشتی لە خاوەنکاران و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی کرێکاری، تەنانەت زۆرجار لە ڕێی دامەزراندنی کرێکارانی ترەوە کە بە خۆپیشاندان شکێن ناسرابوون جێگای کرێکارانی ناڕازییان پڕدەکردەوە. زۆربەی جار ئەو خۆپیشاندان شکێنانە لە کرێکارانی چینی و کرێکارە بەریتانییە تازە هاتووەکان بوون.

ئەلبێرت گۆدوینگ(جنجڕ) پاش دەرکردنی لەسەر کارەکەی، بۆ ماوەی یەک ساڵ بە بێکار مایەوە. پاش ئەو ماوەیە لە مانگی مەی ١٩١٦ لە شارۆچکەی ترێڵ لە کورەی ئاسن تواننەوە کاری چنگ کەوت.
درێژەی بەکاری سیاسی خۆیدا و بە ئاشکرا بەرگری دەکرد لە سۆشیالیزم و خەباتی چینی کرێکار. لە ١٩١٧ هەڵبژێردرا بە بەرپرسی مالی سەندیکا، هەروەها بوو بە جێگری یەکێتی کرێکارانی برتش کۆڵۆمبیا.
لە ڕووی سیاسییەوە ئەندامی پارتی سۆشیالیستی کەنەدا بوو کە لە ١٩٠٤ دامەزرابوو. دواتریش پارتەکە پەیوەست بوون بە پارتی کۆمۆنیستی کەنەداوە.

لە ١٩١٧ کرێکارانی کورەی ئاسن بە ڕابەرایەتی ئەلبێرت گۆدوینگ(جنجڕ) دەستیان دایە مانگرتن لە پێناو ٨ سەعات کار و کرێی زیاتردا، لەو کاتە کرێی ڕۆژانەی کرێکارێک$2.75 بوو. مانگرتنەکە شکستی هێناو ١٢٠٠ لە کرێکارانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە لەسەر کار دەرکران.

کەنەدا یەکێک بوو لە وڵاتانی بەشدار بوو لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا. لە ١٩١٧ دەوڵەت بڕیارێکی دەرکرد کە دەبێت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵییە دەبێت بەشداری شەڕبکەن.
ئەلبێرت دژایەتی کەرێکی ڕاستەو خۆی شەڕی یەکەمی جیهانی بوو. بەهۆی ناساغی تەندروستییەوە کە بەهۆکاری کارکردنی لە کانە خەڵوزێکان توشی هاتبوو بەر لێخۆشبوون کەوت لە خزمەتی سەربازی. لە شاری ترەیڵ خۆپیشاندانێکی بەڕێخست بۆ ٨ سەعات کار، پاش خۆپیشاندانەکە بە ١١ ڕۆژ بە نامەیەک ئاگادار کرایەوە جارێکی تر بانگ کرایەوە بۆ پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە پزیشکێکەیدا. ئەمجارەیان پێیان ڕاگەیاند کە تەندرووستی باشەو دەبێت بچێتە خزمەتی سەربازی، هەرچەندە بڕیارەکەی لیژنەی پزیشکی تەمیزکردەوە، بەڵام سودی نەبوو دەبوایە لە ١٨ی نیسانی ١٩١٨ پەیوەستبێت بە سوپاوە.

ئەلبێرت بڕیاری تەواوی خۆیدابوو کەنایەوێت بەشداری ئەوشەڕە بکات. ئەو پێیوابوو نابێت کرێکاران یەکتر بکوژن لە شەڕێکی ئابوریدا هەر بۆیە لەو مانگەدا گەڕایەوە شاری کومبرلاند و لە دەستی دەسەڵاتداران هەڵهات و پەیوەست بوو بەو هاوڕێیانەوەی کەوەک کۆمەڵێکی بچوکی دژ بە شەڕ چووبونە شاخەکانی دوورگەی ڤانکوڤەر نزیک بە دەریاچەی کۆمۆس. لەلایەن خەڵکی لادێکانی دەوروبەریانەوە یارمەتییان دەکرا لە ڕووی خواردن و خواردنەوەوە.
پۆلیس بڕیاری دەستگیرکردنی ئەلبێرتی دەرکردبوو، تەنانەت ئەفسەرێک بەناوی کامپبێڵ وتبوی: بە مردووی بێت یان بەزیندووی هەر دەبێت پەیدای بکەمەوە.

پۆلیس چەندین مانگ بەدوایدا گەڕان. ئەوە بوو لە ٢٧ی تەموزی ١٩١٨ شوێنەکەیان دۆزییەوەو تەقەیان لێکردو کوشتیان. لە ٢ی ئابی ١٩١٨ لە ڕێپێوانێکی زۆر گەورەو شکۆداردا تەرمەکەی لە کیمبرلاند بەخاک سپێردرا و بە بۆنەی مەرگی ئەلبێرت گۆدوینگ(جنجڕ) ەوەو لە هەمان ڕۆژدا و بۆ یەکەمین جار مانگرتنی سەرتاسەری لە برتش کۆڵۆمبیا ڕاگەیەندرا.

مەرگی ئەلبێرت گۆدوینگ(جنجڕ) هەتا ئێستاش وەک مەرگێکی گوماناوی سەیر دەکرێت و بەشێک لە خەڵک پێیان وایە ئەو مەرگە لە ئاکامی بڕیارێکی تاکەکەسییەوە نەبووە بەڵکوو بڕیار و هێزی گەورەتری لە پشتەوەبووە.
ئەلبێرت تەنها ٣١ ساڵ ژیا، بەڵام زۆر سەیر لەو ماوە کەمەی تەمەنیدا توانی بگاتە ئاستی ڕابەرایەتی یەکێتییە کرێکارێکان.

ئەلبێرت، بە وتارە حەمسێکانی بە ناوبانگ بوو. بانگەوازی کرێکارانی جیهانی دەکرد بۆ بەشدارینەکرن لەشەڕی ئابووری دەوڵەتە زلهێزەکان. بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر دەکرد لەڕێی گۆڕینی خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانەوە بۆ ئامرازێک لە پێناو خزمەتکردنی گشتیدا نەوەک قازانج.
ئەلبێرت سەرباری کاری ڕێکخراوەیی و سیاسی خۆی خاوەنی چەندین وتارو لێکۆڵینەوە بوو کە لە ڕۆژنامەی وێستن کڵێریەن لە ڤانکوڤەر زمان حاڵی پارتی سۆشیالیستی کەنەدا بڵاودەکردەوە.
لەوانە:
پاژنەی ئاسنین – ١٠ی ئاب – ١٩١٢. یەکسانی سەرمایەداری ١٦ی هەمان مانگ
سۆشیالیزم و کرستیانێتی ٩ی مەی ١٩١٤. شارستانێتی کانونی دووەمی ١٩١٧.
ناسیۆنالیزم و ئینتەرناشناڵیزم حوزەیرانی ١٩١٧. ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سەرمایەداری وەک هۆکاری بێکاری ١١ی نیسانی ١٩١٤، ئەمانە و چەندین نامە سەبارەت بە ئاسۆی سیاسی و هۆشیاری لە ناوچەکانی برتش کۆڵۆمبیا. هەروەها چەندین نامە پەیوەندن بە سیستمی سەرمایەداری و شەڕەوە لە ڕۆژنامەی فدراسیۆنی برتش کۆڵۆمبیا (ڤانکوڤەر) کە ڕۆژنامەیەکی کرێکاری بوو لە تشرینی دووەمی ١٩١٧ بڵاوبۆتەوە. وتارێکی تری لە ژێر ناونیشانی سۆشیالیزم تاکە ئومێدە لە ٢٠ی ئابی ١٩١٧ لە رۆژنامەی ڤانکوڤەر دەیلی وۆرڵد بڵاوکراوەتەوە.

——————–

سەرچاوە:
ئنسکلۆپیدیای کەنەدا، پەیجی فەرمی ئەلبێرت گۆدوینگ(جنجڕ)، یادکردنەوەکانی ساڵانەی ئەلبێرت.




مەنسور حیکمەت و کۆمۆنیزمی سیاسی.. حەمید تەقوایی

{دەقی ئەم نوسینە لەسەر بنەمای باسی سیمینارێک نوسراوەتەوە کە لەژێر هەمان ناونیشاندا پیشکەشکراوە.هەندێکی لێ کەمکراوەتەوەو چەند پەڕەگرافێکی بۆ زیادکراوە}.

ئەم سیمینارە بەبۆنەی هەژدەهەمین ساڵیادی مەنسور حیکمەتەوەیە.

هەژدەساڵە کە ئەومان لەدەستداوەو هەموو ساڵیک یادی لەدەستدانی دەکەینەوەو سەبارەت بەدەورو نەخشی لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و تیئۆریەکانی و دەستکەوتانیەوە وتووێژ دەکەین.لەم سیمینارەدا ئامانجم ئەوەیە کە تایبەتمەندی سیاسی کۆمۆنیزمی مەنسور حیکمەت ڕونبکەمەوە.لەوانەیە لە یەکەم تیڕوانیندا سیاسی بونی کۆمۆنیزم ڕون بێتە بەرچاو،ئاشکرایەکە کۆمۆنیزم ڕاستەوخۆ بەسیاسەتەوە پەیوەستەو تابەتمەندی سیاسی هەیە بەڵام بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاریش بەهەمان شێوە ڕونە وبەو پێیە پاشگری گرێکاری پیوستە بۆ ئەوەی کۆمۆنیزمی ڕاستەقیەنە لە کۆمۆنیزمە هەمەجۆرەکانی بۆرژوازی جیابکەیتەوە،کۆمۆنیزمی سیاسیش بۆ خۆجیاکردنەوە لەو کۆمۆنیزمانە دەخرێتە ڕوو کە ئایدۆلۆژی ودەستەگەرا و مەکتەبین.ئەڵبەت ئەگەر بیروبۆچون و هێڵ وسیاسەتێک کە مارکس خستوەیەتە ڕوو ودواتر لە مانیڤێستی کۆمۆنیستدا ڕاگەینراوەو لەلایەن ئەحزابیکی وەکو بەلشەفیزم لە ڕوسیا نوینەرایەتیان دەکرد بەردەوام بوایە نە پێوستمان بە پاشگری کرێکاری و نە بە پاشگری سیاسی دەبوو.بەڵام بەداخەوە ئەمە ڕوینەدا.هێزەناسیۆنالیستە سەربەخۆ خوازەکان و پیشەسازی کردنەوە خوازەکان لەوڵاتانی ژێردەستە خۆیان ناونابوو کۆمۆنیست و لە ڕوسیاو وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات لە ژێرناوی کۆمۆنیزمدا شێوازێک لە رژێمی سەرمایەداریی دەوڵەتییان دامەزراند بوو کە شکستی خوارد وهەرەسی هێنا و ئەو هێزانەشی کە سەربەو کەمپە بون سەردەمیان کۆتایی هات.لەو باردۆخەدا زۆر پیویست بوو کە کەسیکی وەکو مەنسور حیکمەت ئاڵای کۆمۆنیزمی کارگری بەرز کاتەوەو لە کۆمۆنیزمی ڕوسی وچێنی و هیتری جیابکاتەوەو ڕاستبون و گرنگی وپێویستی کۆمۆنیزم وپەیوەندیەکەی بە داوکاری وئامانجی ئینسانی و ژیان وخەباتی هەموو ڕۆژەی جەماوەری کرێکارو جەماوەری خەڵک پیشان بدات.لە ماوەی ئەم بیست ساڵەی کەبەسەر مەرگی مەنسور حیکمەتدا تێدەپەڕێت ڕوداویکی زۆر ڕویانداوە کە ڕاستێتی وپێویسبون وشیاوی ئەو کۆمۆنیزمەی کە ئەو ناساندی بە ئاشکرا نیشانداوە
پێویستی وشیاوی کۆمۆنیزمی مارکسی،کۆمۆنیزمی مانیڤێست،کۆمۆنیزمیک کەهەر لەسەرەتاوە بڕیاربوو کرێکاری بێت وسیاسی بێت.
کاتێک باسی”کۆمۆنیزمی سیاسی” دەکەین خاڵی یەکەم ئەوەیە کە بۆ جیاکردنەوە لەکام جۆرە کۆمۆنیزم تایبەت مەندی سیاسی بەکار ئەهێنین؟
کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ جیاکردنەوە بوو لەو کۆمۆنیزمانەی کە پەیوەندیان بەچینی کرێکارەوە نەبوو،ناکرێکاری بون،کۆمۆنیزمی جۆری چینی ،جۆری ڕوسی، کۆمۆنیزمی جۆری چریکی وهیتر.کۆمۆنیزمی سیاسی بۆ جیاوازیە لە کۆمۆنیزمی دەستەگەراو،ئایدۆلۆژیگەرومەکتەبی،ئەو کۆمۆنیزمانەی کەبنیاتنراون لەسەر بنەمای باوەڕی بێگەرد وبەهەڵوێستگیری و سنوردانان دەناسرێتەوە.ئەم جۆرە کۆمۆنیزمە ناسیاسیانەش بەشێکن لە بزوتنەوەو باڵە جیاوازەکانی کۆمۆنیزمی ناکرێکاری و کە ڕیشەیان لە بزوتنەوەی چەپی ناسیۆنالیستیدایە بەڵام من لەم باسەدا نامەوێت باسی ئەو لایەنەی بابەتەکە بکەم و هەوڵ ئەدەم نا سیاسی بونی دەستە ئایدۆلۆژیەکان بەنیشاندانی ناپەیوەستیان بە خەباتی چینایەتیەوە لە مەیدانە جیاوازەکاندا بکەمەوە وشرۆڤەی بکەم.
مەنسور حیکمەت یەکەم جار ساڵی دا١٩٩٩لە نوسینێکدا لەژێر ناوی”حزب و کۆمەڵگە: لە گرۆپی فشارەوە تا حیزبی سیاسی”دا ڕەخنەی لەم جۆرە کۆمۆنیزمە دەستەییە-ئایدۆلۆژیە دەخاتەڕوو.مەبەستی ئەو لە گروپی فشار ئەو”کۆمەڵە بیروباوەڕیانە” و”جڤاتە هزریانە”ن کە دەسەڵاتی سیاسی و”کاریگەری دانان لەسەر هاوکێشەی سیاسی”لەکۆمەڵگەدا زاڵ نیە بەسەر تێڕوانین وکاروکردەوەیاندا.ناکۆمەڵایەتیی وناپەیوستیان بە ئاڵوگۆڕە سیاسیە زیندوەکانی کۆمەڵگەوە تایبەتمەندیەکی تری ئەم جۆرە هیزانەیە.مەنسور حیکمەت ئەم تایبەت مەندیانەشیانی بە”قەشە سور پۆشەکانی پەرستگای مێژوو”ناودەبات وڕەخنەیان لێدەگرێت.
مەبەست لە کۆمۆنیزمی نا سیاسی ئەو شێوە کۆمەڵە ومەحفەلانەیە.
کۆمۆنیزمی کرێکاری،کۆمۆنیزمی مەنسور حیکمەت،لەبنەڕەتدا لەخۆجیاکردنەوەی لەو باڵە جۆراوجۆرانەی کۆمۆنیزمی بۆرژوازی ولە ڕەخنەگرتنی قوڵ لەئەوان خۆی پیناسەدەکات وە بەداخەوە کۆمۆنیزمی بڕوایی(عەقیدەتی)-مەکتەبی شێوازێکی باوی کۆمۆنیزمی ناکرێکاری سەردەمی ئێمەیە.لق وپۆپە سیاسی کۆمۆمەڵایەتیەکانی کۆمۆنیزمی بۆرژوازیش هەن وەکو(کۆمۆنیزمی چینی و ڕوسی دوو نمونەی بەرجەستەی کۆمۆنیستە ناکریکاریەکانن بەڵام سیاسی وکۆمەڵایتن).بەواتایەکی تر بێگومان هەر هێزێکی کۆمۆنیزمی بۆرژوازی ناسیاسی ومەکتەبی نیە بەڵام بەدڵنیاییەوە هەر کۆمۆنیزمێکی مەکتەبی پەیوەستە بە بلۆکی کۆمۆنیزمی بۆرژوازیەوە.

تێگەشتنی کۆمۆنیزمی مەکتەبی لە خەباتی چینایەتی
یەکەمین خاڵی جیاکردنەوەی کۆمۆنیزمی سیاسی لە کۆمۆنیزمی ناسیاسی ئاگایی و تێگەشتنیانە لە دیاردەیەک و دەستەواژەیەکی بنەڕەتی واتە لە خەباتی چینایەتی. کۆمۆنیزمی سیاسی لەڕوی میتۆدۆلۆژی و لەشێوازێک کە خەباتی چینایەتی دەبینن و شرۆڤەی دەکەن ولەسەر ئەو بنەمایە خەبات وچالاکی دەکەن بەتەواوەتی جیاوازە لە کۆمۆنیزمی ناسیاسی ومەکتەبی کە ئەویش لەو باوەڕەدایە کەنوێنەرایەتی چینی کریکاردەکات.تایبەتمەندیەکی کۆمۆنیستە مەکتەبیەکان ئەوەیە وەک مەنسور حیکمەت دەڵیت”ڕیژەیەکی بەرز” لە وشیاری و ئاگادار بون بە چینایەتی بون دەهێنننە ناو خەباتی چینایەتیەوە.گوایە چینەکان و لەپیشەوەیاندا چالاکوانەکان وهەڵسوڕاوان و جەماوەری خەڵکێک کەلەخەباتدا دەرگیربون دەزانن کە سەرقاڵی خەباتی چینایەتین.لەم ئەرکەدا وشیارن و ئەوە دەزانن کەلەگەڵ ئەو چینەی کە ناکۆکە لەگەڵیاندا شەڕ دەکەن.وەبەبێ ئەم وشیاری و ئاگاداربونەوەیەی خەباتکاران،خەباتی چینایەتی ڕونادات.بەم تێگەشتنە،مارکسیزم وەک زانستی ڕزگاری جینی کریکار و تیئۆریەک کە خەباتی چینایەتی شرۆڤەکردوە و نیشانی داوە کە مێژوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی مێژوی خەباتی چینایەتیە و هیتر دەگۆڕێت بە پێش مەرجی خەباتی چینایەتی!بەشێوەیەک گوایە بەر لەوەی مارکس قسە لەبارەی خەباتی چینایەتیەوە بکات لە مێژودا خەباتێکی لەو شێوەیە بونی نەبوە!
ئەمە میتافیزیکە کە پێی وایە دیاردەیەک لەگەڵ وشیاریدا دروست دەبێت.ئەگەر ئیوە تیوێژینەوە بۆ هەڵوێستی کۆمۆنیستە ناسیاسیەکان لە مامەڵەکردنیان بە ترۆپکی خەباتی چینایەتیەوە واتە بۆ شۆڕش دەبینیت کە شۆڕش ئەگۆڕدرێت بە خەبات نیوان چەپەکان و نا چەپەکان.نیوان کۆمۆنیستەکان ونا کۆمۆنیستەکان،یان نێوان شوین کەتوانی مارکس و ئەوانەی بەرهەڵستکاری مارکسن. یەکەم وادیارە پێش مارکس شۆڕش بونی نەبوە و دوهەم دوای مارکسیش تەنها ئاڵوگۆڕێک شایستەی ناوی شۆڕش بێت ئەوەیە کە مارکسیستەکان ڕابەرایەتی بکەن.وادیارە مارکس وتویەتی شۆڕش دیاردەیەکە کە لە ژێر ڕابەرایەتی پەێڕەوانی مندا !وە ئەگەر وانەبێت ئەوە ئاڵوگۆڕەکە بەهەر ڕادەیەکیش ژێرەو ژورکەریش بێت شۆڕش نیە.
شۆڕش خۆی لوتکەی وەیان دەرکەوتنی زۆر ئاشکرای خەباتی چینایەتیە.کەسێک کە تێگەشتنی زەینیانەو وشیاری لە خەباتی چینایەتیدا بەپێش دەکەنە پێش مەرج،لە هەڵوێستیگیری بەرامبەر بە شۆڕشەکاندا بە پاسیفیزمێکی تەواو کۆتایی پێدێت.دیاردەیەکی بابەتی نکوڵی لێ دەکەن وپەسەندی ناکەن لەبەر ئەوەی کەلەگەڵ زەینیەتیاندا یەک ناگرێتەوەو لەگەڵ پێوانە زەینەکانیانی ئەواندا نزیکایەتی نیە .لەئاکامدا ئەنجامدانی کارو ئەرکێکیش بۆ خۆیان قایل نابن.کۆمۆنیزمی ناسیاسی لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ مەیدانەکانی تری خەباتیشدا ئەم میتاڤیسیزمە زاڵە.
ئاکامێکی تری ئەم جۆرە تێڕوانیەنە،سنوردارکردنەوەی خەباتی چینایەتیە تەنها بەخەباتی کرێکارانەوە.خەباتی چینایەتی سنوردار ئەکرێتەوە بە خەباتی کرێکاران لە پێناو داخوازیە پیشەییەکانیان وەیان بەلای زۆرەوە لەدژی دەوڵەت وخاوەن کارەکان بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان.لەم دیدگایەدا بۆ نمونە کەخات دژی مەزهەب و یان خەباتی ژنان دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی ئەرکێکی چینایەتی نیە گوایە دەسەڵاتی ئاین بەسەر دەوڵەت وکۆمەڵگە ویان چەوسانەوەی ژنان پەیوەندی بەچینەکان وباڵادەستی چینێک بەسەر چینێکی تردا نیە.شێوازی فۆرمۆلەکراوە و تیئۆریزەکراوی ئەم بیرکردنەوە بەش بەشکردنی مەسەلەکان و مەیدانەکان وخەبات بەسەر دیموکراتی وسۆسیالیستیدایە.وە ئەو خەباتانەی کە بەدیموکراسی لێکدەدرێنەوە چینایەتی نین و ئەگەر چینایەتیش بن ئەوە چاکسازی خوازی و ڕیفۆرمیستی و لەپەراوێزدان و بەڵای زۆرەوە دەکرێت بەمەرج پشتیوانی بکەیت وپێگەی کۆمۆنیزمیان تێدا بەهێز بکەیت.
بەگشتی ئەمە مامەڵەی چەپی ناسیاسیە لەگەڵ خەباتی ئێستای بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.لەم دیدگایەدا کریکار یەکەم تەنها بەشێکی بەرهەمهێنەرە.لە ئەنجامدا گوایە کرێکار وەک ژن یان وەک پەنابەر یان تاکی سەربە میللەت وئاینی جیاواز و بەگشتی وەک هاوڵاتیەک دەردو کێشەی نیە دوهەم خەبات وناڕەزایەتیەکانیشی تەنها لە چوارچێوەی کارخانەدا دەمێنێتەوە.کاتێک لەم گۆشەیەوە سەیری خەبات دەکەیت خەباتی چینایەتی سنوردار دەکرێتەوە بۆ ڕێژەیەکی لەسەدای(٪) بچوک لەو کێشمەکێشە چینایەتیە گەورەیەی کەلە کۆمەڵگەدا لەئارادایە.وەک ومەنسور حیکمەت دەڵێت وشەی خەبات تەرجومەیەکی باشی زمانەوانی نیە بۆ struggleکەلە ئینگلیزیدا بۆ خەباتی چینایەتی بەکار دەهێنرێت.
کێشمەکێش یان دوژمنایەتی و ڕوبەڕوبونەوەی چینایەتی تەرجومەیەکی گونجاوترە. ئەم کێشمەکێشەش لە مەیدانی ڕۆشنبیری وهونەری وئەدەبیات ولە فلیم وشانۆو موسیقا لە ئارادایە و لە سیاسەت و ئابوری و کێشە کۆمەڵایەتیەکانیشدا،ئەم کێشمەکیشە چینایەتیە پشوو هەڵنەگرەو هیچ پەیوەندیەکی بە وشیاری تاکەوە نیە.
لە هەڵسوکەوتی کۆمۆنیزمی مەکتەبیدا لەگەڵ ئاکتیڤیستەکان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە ناڕەزایەتی و حەقخوازانەکانیشدا ئەم بەریەککەوتنە دەرونیە دەبێنیت.هەڵسوڕاوەکانی دەرگیر لە جوڵانەوەیەکدا لەسەر بنەمای دەورو کاریگەری کردەییان هەناسەنگێنن بەڵکو بەپێی پەیوەندیە هزری وباوەڕیەکانیان بڕیاریان لەسەر دەدەن وجوڵانەوەکەش لەسەر بنەمای بۆچون وهەڵوێستی ئاکتیڤیستەکان هەڵدەسەنگێنرێت.لە زەینێتی سەرەوخواری کۆمۆنیزمی مەکتەبیدا ئەوەی کە بزوتنەوە و چوڵانەوەیەکی ناڕەزایەتی چ ناوەرۆکێکی هەیەو بەشوێن چ داخوازی و ئامانجێکەوەیە بەتەواوەتی لە ژێر تێشکی ئەوەی کە هەڵسوڕاوەکانی خاوەنی چ باوەڕو مەیلێکن ئەوەستێت.کۆمۆنیزمی ناسیاسی هەر بەوجۆرەکە خۆی لەسەر بنەمای باوەڕ و هەڵوێستی ڕادیکاڵ بەچەپ دەزانێت،بزوتنەوەو جوڵانەوە ناڕەزایەتیەکانیش لەسەر بنەمای باوەڕی ناکۆمۆنیستی هەڵوسوڕاوەکانی،بە ناشۆڕشگێڕو ڕاست ڕەو کە جێگەی پشتیوانی نین هەڵدەسەنگێنن.بنەمای هەردوو هەڵسوکەوتەکە زەینی ومەکتەبی و پەیوەندیان بەواقیعەوە نیە.یەکێک لەو فاکتەرانەی کە ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کە کۆمۆنیزمی فیرقەیی بەتەواوەتی پاسیف بێت و بهنرێتە خۆوارەە ئاستی تەنها بۆ کۆمەڵێک بۆچون وهەڵوێست هەر ئەم تێگەشتنە ئیسکۆلاستیکی و میتافیزیکیەیەلە خەباتی چینایەتی و لە هەڵسوڕاوانی مەیدانە جۆراوجۆرەکانی ئەم خەباتە.
لە ڕوانگەی ئێمەوە .لەڕوانگەی کۆمۆنیزمی،خەباتی چینایەتی کێشمەکێشی بەردەوامە کەلە هەموو ڕوەکان و ڕەوندەکان وئاڵوگۆرە فکری و کۆمەڵایەتی وسیاسیەکاندا،تەنانەت لە مشتومڕێکی نیوان دەسەڵاتدارەکان وحزبە دەوڵەتیەکان لە هەموو وڵاتاندا،تەتوانیت شوێن پێی ببینیت،ئەم شرۆڤە تۆکمەیە لەهەموو نوسراوەکانی مەنسور حیکمەتدا،بەتایبەتی لە”جیوازیەکانی ئێمە”و سیمیناری یەکەم و دوهەمی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا بوەتە جێگەی باس و ڕونکردنەوەی لەبارەوەدراوە،بەوتەی مەنسور حیکمەت تەنانەت لە فەرهەنگ و لە هونەرو ئەدەبیات ولە بەهاکان و ئاکارەکان و هیتردا دەی بینیت کە دوو تێڕوانین هەیە دوو بیرکردنەوە هەیە دوو چاوەڕوانی هەیە،دوو بەش بەهاکان و ئاواتەکان وئارەزوەکان هەن کە بەیەکیان دەڵێین چەپ و بەوی تریان دەڵێین ڕاست و ئەمە دەرکەوتنی ململانیی چینایەتی نیوان دوو چینە بنەڕەیەکەیە لەهەموو ڕویەکەوەیەو.
ئەمە مانای واقیعی وبابەتی خەباتی چینایەتیە.کاتێک مارکس دەڵێت خەباتی چینایەتی مێژوو دروست دەکات مەبەستی ئەوەیە وە نەک تەنها ئەوکاتانەی کرێکار مان دەگرێت وە یان کاتێک کە شۆڕشەکان ڕوئەدەن.لەکاتێکیش کە بەڕواڵەت هەموو شتێک ئارامە،لەبارودۆخیکیشدا کە شۆڕش یان ناڕەزایەتیەکی کۆمەڵایەتی بەرچاو لەئارادانیە،دوژمنایەتی چینایەتی ڕاناوەستیت.لەهەموو دۆخێکدا ئەوەی کە یەکلاکەرەوەیەو دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان وپەڕلەمان و ئۆرگانەکانی دەسەڵات لە کۆمەڵگەدا ناچار دەکات دەت بۆ ئەم یان ئەو سیاسەتە بەرن و ئەم یان ئەو هەڵوێستە وەربگرن کێشمەکێشێکە کە بەوتەی مارکس تاوێک بەنهێنی وتاوێک بەئاشکرا لەکۆمەڵگەدا بەردەوامی هەیە.لەسەردەمانی شۆڕشدا یان کاتێک بزوتنەوە کۆمەڵایەتی فراوانەکان پیکدێن،خەباتی چینایەتی ءاشکرا بووە.بەڵام لە بارودۆخی’ئارام”یشدا خەباتی چینایەتی بەردەوامی هەیە.ئەمە وێنایەکی تەواوە لە خەباتی چینایەتی خاڵی دەست پێکی خستنە دەستوری پراتیکێکی فراوانە بۆ کۆمۆنیستەکان.
کۆمۆنیزمی پراتیک
کۆمۆنیزمی سیاسی کۆمۆنیزمی پراتیکە.بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی چەپی مەکتەبیەوە، سیاسەت تەنها هەڵویستگیری وڕاگەیاندنی هەڵوێست نیە،تەنها باوەڕبون بەوە نیە کەشتێک باشەو شتێکی تر خراپەو دەربڕینی باوەڕو تەنانەت ولێکدانەوەو هەڵسەنگاندن بەس نیە،ئەگەری هەیە کە ئەمە بۆ ئەکادیمیەکان،میژوو نوسەکان،بۆ چاودێرانی مێژوو و کەسانێک کە دەیانەوێت هەڵسەنگاندن و لێکدانەوە لەبارەی مێژوەوە ئەنجام بدەن ویان بۆ نەوەکانی داهاتو بنوسن و وەک میرات داینێن بەس بێت بەڵام بۆ کۆمۆنیزمی سیاسی ئەوە تەنها خاڵی دەستپێکردنە.باوەڕی ئیمە،شرۆڤەی ئێمە،تێگەشتنی ئێمە و لیکدانەوەمان بۆ ئاڵوگۆڕەو دیاردەکان هەناگاوی یەکەمە و گرنیەکی چارەنوس سازیشی هەیە بەڵام ئەگەر هەر لێرەدا بوەستین ئیتر کۆمۆنیست نین.ئەتوانیت لەلایەنی شرۆڤەو لێکدانەوەو ئەندێشەوە بوەستیت و بیرمەند و لێکۆڵەرەوە یان هونەرمەندێکی مارکسیستی ئاگاو ڕۆشنبیر بیت بەڵام سیاسی نیت.لەخەباتی چینایەتیدا لێکدانەوەی جیهان بەکەڵکی هیچ کەس نایەت.وەک مارکس دەڵێت قسەلەسەر گۆڕینی دونیایە نەک شرۆڤەکردنی.
پراتیک لە تەوەری کۆمۆنیزمی سیاسیدا وەستاوە.مەنسور حیکمەت بەشوین مارکسدا کۆمۆنیزمی کرێکاری”بە ماتریالیزمی پراتیک”ناو دەبات.لەنوسراوەو زۆرێک لەقسەوباسەکاندا جەخت دەکاتەوە لەسەر تێکەڵاوبون وکارو پراتیک وەکو گۆشەیەکی گرنگی کۆمۆنیزمی کرێکاری.
کۆمۆنیزمی ناسیاسی تەنانەت بزوتنەوەو حزبەکان وباڵە جیاوازەکانی کۆمۆنیزمیش لەسەر دەورو پێگەی کۆمەڵایەتی وبابەتی ئەوان لێکناداتەوە بەڵکو لەسەر بنەمای باوەڕو بۆچونەکانیان بۆ نمونە هەڵسوکەوتی کۆمۆنیزمی فیرقەیی لەبەرامبەر باڵەکانی تری کۆمۆنیزمی بۆرژوازیدا کەلە سەدەی بیستەم وبەتایبەت لەدوای شۆرشی ئۆکتۆبەر پێکهاتن لەسەر بنەمای باوەڕەو هەڵوێست و بۆچونەکانەکانی ئەوانە بوو.ئەحزاب وهێزە سیاسیەکان لەسەر بنەمای ئەوەی کە بۆ نمونە لەبەرامبەر شۆڕشی ڕوسیا وکۆمۆنیزمی ڕوسی وترۆتسکیزم ویان مائویزم و یان ڕیبازی پارتی زانی و هیتر چ هەڵوێستێکیان هەبوە داوەری و پۆلێن دەکران نەک لەسەر بنەمای بزوتنەوەکان و ئەو ئاڵوگۆڕە بابەتیانەی کە بەشدار بوون تێیدا.ئەوەی کە هەر حزب وهێزێهکی سیاسی خۆی چی کارە بووە،لە بزوتنەوەیەکی بابەتی یا شۆڕش وبزوتنەوەی ناڕەزایەتیدا چ جێهگاو ڕێگایەکی هەیە،ئەوانە ئەسڵەن جێگەی باس نیە. هەر ڕیکخراو حزبێک لەسەر بنەمای ئەوەی کە تاچ ڕادەیەک بە مەوازینێک کە لە دیدگای کۆمۆنیزمی مەکتەبیدا لەگەڵ پرەنسیپەکاندایە. وەفادار ماوەتەوە یان نەماوەتەوە داوەری دەکرێت.پێوەرەکانیان ئەوەیە کە ئەحزاب وهێزەکان تا چ ئەندازەیەک لە بۆچونی مارکس دورکەوتونەتەوە یان دورنەکەوتونەتەوە،لادەر بون یان نەبون.ڕیک هەروەکو پەیڕەوانی ئاینەکان کە یەکتر بە لادەرو کافرو هیتر تاوانبار دەکەن.
کۆمۆنیزمی کرێکاری دەستەواژەی لادەر(ڕیژیڤیۆنیزم) دەنێتە لاوە،مەنسور حیکمەت و کۆمۆنیزمەکەی لەو باوەڕەدایە ئەگەر کەسانێک بەناوی کۆمۆنیزمەوە بەشوێن ئامانج و ئاسۆی ناکرێکاریەوەن،لەڕاستیدا بەرگی کۆمۆنیزمیان کردوەتە بەر بزوتنەوەیەکی تر.کیشەکە لەسەر بزوتنەوەکانە لەگەڵ ئاۆو ئامانجی جۆراوجۆردا.هەر لێرەدایە کە پرکتیک دێتەناو لێکدانەوەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە.کاتێک دەگەینە مەیلەکان وکەسانیکی وەک ستالین وستالینیزم ومائو و مائویزم وهیتر کیسەکە ئەوەنیە کە چ کەسێ باش لە مارکس تێگەشتوە یان تێنەگەشتوە،بەڵکو باسەکە لەسەر ئەوەیە کە شوینی بابەتی هەر هێزێک لەخەباتی چینایەیدا لەو قوناغەدا چیە؟سەربەچ بزوتنەوەیەکە؟چ ئاسۆو ئامانجێکی هەیە؟ئەیەوێت بۆ کوێ بڕوات؟دواتر تیئۆری دێتە ناوەوە.ئەوەی کە هەر هێزێک چۆن ڕونکردنەوە لەبارەی خۆیەوە ئەدات و سیاسەتەکانی تیئۆریزە دەکات باسێکەو ئەوەی کە بەشێوەی بابەتی و واقێعی چ دەورێک دەگێڕن باسێکی ترە.ئەگەر لە حزبێکدا.وای دانێین حزبی کۆمۆنیستی سینی و یان حزبی کۆمۆنیستی ڕوسی،جیاوازی بیروڕا و یان فراکسیۆن و جیابونەوەوهیتر ڕوئەدات لەبەر ئەوەیە کە پرکتیکی جیاواز دەخەنە دەستوری حزبەوە.لەبەر ئەوەنا کە لەبۆچون یەکتر تێناگەن.کێشەکە ئەوەنیە بۆ نمونە ستالین لەبۆچونەکانی لینین ومارکس باش تێنەگەشتبوو وەیان نویکردنەوەی لە بۆچونەکانی ئەواندا کردبوو.
ئەم شرۆڤەو لیکدانەوەیە لە مەیل و ئەو حزبانەی کە چەپی فرقەیی لەگەڵ ڕیژڤیۆنیزم ولادان لە بنەماکانی مارکسیزم،ڕون دەکەنەوە لەباسەکانی مەنسور حیکمەت لە ڕەخنە لە ئەزمونی سۆڤیەت(بۆڵتنەکانی مارکسیزم و مەسەلەی سۆڤیەتدا ٨٦-١٩٨٥)بەوردی شرۆڤەکردوە.بەوتەی مەنسور حکمەت خۆی ئەم شێوە ڕەخنەیە لە ئەزمونی شورەوی خۆی خاڵی دەست پێکردن وبنەمای خەت وجیهەتگیریو خەتی هزریەک بوو کە چەند ساڵ دواتر بە خستنە ڕوی تیئۆریەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری کۆتایی هات.
لە تەوەری کۆمۆنیزمی پراکتیکی مەنسور حکمەتدا شرۆڤەی بزوتنەوەیی لە خەباتی چینایەتیدا جێکەوتوە.مەنسور حیکمەت پێش هەموو شتێک کۆمۆنیزمی بەبزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی دەزانی ولە هەڵسوکەوت لەگەڵ حزب و ڕێکخراوو هێزە سیاسیەکانیشدا لە بزوتنەوەکانەوە دەست پێدەکات.ئەوەی کە هەر کەس وهەر حزب و هێزێکی سیاسی چ تایبەت مەندی وناوەرۆکێکی هەیە و بەشوین چ سیاسەت وئامانجێکەوەیە سەرچاوە لە پێگەی یەو لە بزوتنەوە چێنایەتیدایە.وەکو نمونە لە تیئۆری ئێمەدا مائو بەیوەستە بە بزۆتنەوەی مۆدێرن وپیشەسازیکردنی چینەوە هەیە.ئەو کەسێک بو کە ئەیویست ڕژێمی نیوە دەرەبەگی ونیوە داگیرکراو تێکبشکێنێت.چین سەربەخۆ و پێشەسازی بکاتەوە بەو ئامانجەش گەشت،ئەمە ناوەرکی ماویزمە.ئەگەر بەناوی مارکسەوە قسەدەکات بەو هۆیەوەیە کەلەو سەردەمەدا دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر مارکسیزم وکۆمۆنیزم ئیعتیبار وخۆشەویستی جیهانی وجەماوەری هەبووبەڵام بەشێوەی بابەتی ئەبێت پێگەی مائوو ماویزم لەگەڵ بزوتنەوەکەیدا دیاری بکەیت و شرۆڤە بکەیتبۆ نمونە نەک بەکتێب سەبارەت بەناکۆکی،بەگشتی بۆ ڕەخنە وناسینی قوڵی بۆچونەکان وتیئۆریەکان وسیاسەتەکان سەرەتا دەبێت بزوتنەوەو بنەما بابەتی و کۆمەڵایەتیەکانیان بناسێنیەتەوە.
لەباری پراکتیکیشەوە دەوروپێگەی بزوتنەوەکان چارەنوسسازە.بۆ کۆمۆنیزمی دەخالەتکەرو پراکتیک باسی ئەبێت چی بکەین دەستپیدەکات و بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەبێت بزوتنەوە و ڕەوتی بابەتی کومەڵایەتیەکان بناسیت وشوینی خۆتان لەوێدا بدۆزنەوە.
دەسەڵاتی سیاسی
سێهەم فاکتەر لە جیاکردنەوەی ئێمە لەکۆمۆنیزمی ناسیاسی خۆی لەدوو فاکتەری گشتگیرو ئۆبژیکیڤی بینینی خەباتی چینایەتی،وناوەرکی کردەیی و پراکتیکی و دەخالەتکەرانەی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە سەرچاوە دەگرێت.گرنگی و شوێنی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسیە.ئامانج ئێمەوئیستراتیجی ئیمە لێسەندنی دەسەڵاتی سیاسیە لە بۆرژوازی وبەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسیە.بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پێوستە هەزارو یەک کار ئەنجام بدەیت و لەهەزارویەک بزوتنەوەو ناڕەزایەتی ومانگرتن و خەباتدا بەشداری بکەیت.بەڵام لەهەموو ئەم چالاکیانەدا کارو ئامانجی ئیستراتیجی حیزبێکی کۆمۆنیستی ئەوەیە کە دەسەڵاتی سیاسی لە بۆرژوازی بسەنێت .ئەمە جەوهەری کۆمۆنیزمی سیاسی وجەوهەری حزبە.
مەنسور حیکمەت ئەڵێت ئەگەر حیزبێک بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی بەسەر سیاسەت وتاکتیکەکان وچالاکیە ڕۆژانەکانی و بیرکردنەوەو ئاسۆکەیدا زاڵ نەبێت و سیاسەتەکانی لە دەسەڵاتی سیاسیەوە نەپێچرابێت حیزب نیە بەڵکو هەر زۆر زۆر گروپێکی فشارە.
کۆمۆنیستە مەکتەبیەکان سەبارەت بە دەسەڵاتی سیاسیش وەکو هەموو دیاردەکانی تر،تەنها هەڵوێستێکی دیاریکراویان هەیە.بنەمای هەڵوێستگیریەکەشیان ئەوەیە کە چینی کرێکار ئەبێت خۆی دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت.ئەوەی کە چۆن و بەچ شێوەیەک ئەم ڕوداوە ڕوبدات و ئەوەی کە کۆمۆنیستەکان دەوریان چیە دیار نیە لەم نێوەدا وهیتریش.ڕاستە،چینی کرێکارئەبێت دەسەڵات بەدەستەوەبگرێت بەڵام کۆمۆنیستێک کە خۆی بەبەشێک لەبزوتنەوەی چینی کرێکار بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی نازانێت ئەوە تەنها چینی کرێکار لە دەسەڵات دور ئەخاتەوە!دەسەڵاتی سیاسی ئەسپێرێت بە جێنی کرێکارو خۆی بێکار دەکات.وەکو مەنسور حیکمەت دەڵێتبەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی ئەڵقەی تێپەڕبونە لەشرۆڤەی دونیاوە بۆ گۆڕینی دونیا.کۆمۆنیزمی غەیر سیاسی چونکە هەموو ژیانیبەشرۆڤەو لیکدانەوەوە سەرقاڵە ئەم ئەڵقەیە بەپێوسیت بازانێت.
گرنگی یەکلاکەرەوەی خەبات بۆ سەرنگومکردن
چڕبونەوە لەسەر بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی لە ستراتیجی وسیاسەت و کارکردی ڕۆژانەی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا ئیمە نزیک دەکاتەوە لە گرنگی سەرەکی و بنەڕەتی سەرنخونکردن وخەبات بۆ سەرنخونی.لایەنێکی گرنگی تیئۆریەکان ونوسینەکان وسیمینارەکانی مەنسوری حیکمەت دوبارەخوێندنەوەو ناساندنەوەی بزوتنەوەی سەرنخوونکردن وتایبەتمەندیەکانیەتی.ڕەخنەو ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ تێزی گۆڕان و هێزە دووی خوردادیەکان دا،چڕبونەوە لەسەر بێ ئاسۆی وبێ دەسەڵاتی وئەزمەو بن بەستی ئابوری وسیاسی رژێم.نوسراوەکانی وەکو خەونە ڕێ پێنەدرواوەکانی موجاهید،سیاناریۆی ڕەش وسیناریۆی سپی،و لەئاستێکی هزری قوڵتر و تیئۆری تر،باسێکی تری یەکلاکەرەوە و بەتەواوەتی نۆی و ڕچەشکێنی مەنسور حکمەت لەبارەی تایبەتمەندی سەلبی شۆڕش،هەموو نیشاندەری خەباتی بێ وچانی کۆمۆنیزمی مەنسور حکمەتن لەپێناو سەرەو ژێرکردنی حکومەتدا.کاری سەرنخون کردن و چربونەوە لەسەری لەڕاستیدا تەرجومەی سیاسی-عەمەلی تیئۆری حیزب ودەسەڵاتی سیاسی و یەکێکە لە لایەنە جیاکەرەوە گرنگەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریە لە گروپە فشاریەکان و دەستە بیروباوەڕیەکان-مەکتەبیەکانە.
خاڵێکی گرنگی تر سەروژێر بونی بورژوازیە لە جوغرافیای سیاسی دیاری کراوی وەکو وڵات ڕوئەدات.وڵات تەنها دیاردەیەکی بۆرژوازی نیە.میللەت-دەوڵەت بەدوای شۆڕشیەکانی بۆرژوازی و لەگەڵ دەسەڵاتی نیزامی کاپیتالیستیدا دامەزراون بەڵام وڵات لە هەمانکاتدا دیاردەیەکی سیاسی چینایەتی و ئابوریەکی سیاسی دیاریکراوو کونکرێتە.شێوەی دیاریکراوی خەباتی چیانەیەتی وڵاتێکە.ئاستی گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکان،یاسای کار،مێژوچەو پێشینەی خەباتی چینی کرێکار،هاوسەنگی هێز،سیاسەت و کارکردەکان و بنیاتی تایبەتی دەوڵەتەکان وهیتر و هیتر هەموو وڵاتێك دیاری دەکرێت.لەم ڕوەشەوە کێشمەکێشە چیانیەتیەکانیش تایبەت مەندی وڵاتیان هەیە.بۆرژوازی دونیای بۆ وڵاتەکان دابەشکردوەو دەسەڵاتی سیاسی وەکو نوێنەری میللەت لە جوغرافیایەکی سیاسی دیاریکراودا کە بە وڵات ناوی دەبەن گرتوە بەدەستەوە.ئێمە لەگەڵ دەوڵەتانی بورژوازی لەوڵاتێکی دیاریکراودا لایەنین.ناتوانیت ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بڕوخێنیت،ناتوانیت ئیمپریالیزمی جیهانی بڕوخێنین.ناتوانین نیولیبرالیزم سەرنخون بکەین.بەڵام دەتوانیت و ئەبێت لەهەر وڵاتێکدا برژوازی بهێنینە خوارەوە لەدەسەڵات.
وڵات زەوی هەڵسوڕانی سیاسیە و ئەگەر نەتانەویت هەڵسوڕانی سیاسی ئەنجام بدەن ئەوە ئەبێت وەک چەپی دەستەگەرا هەر هەڵوێست گیری ئەنجام بدەن ئیتر وڵات وخەبات لە دژی دەوڵەت لە وڵاتێکدا بۆ ئێوە هیچ گرنگی وتایبەت مەندیەکی نیە.دەتوانیت لە دژی هەموو دەوڵەتانی بۆرژوازی جیهانی و لەدژی ئیمپریالیزمی جیهانی بیت و لەدژی هەمویان هەڵوێست وەربگریت و وتار بنوسیت وزۆر هەست بەخەباتکاریش بکەیت بەبێ ئەوەی لە هیچ مەیدانی خەباتیکی دیاریکراودا ئەرکی بەدواد چونی اسەرنخون کردنی دەوڵەتێکی دیاریکراو لەئەستۆ بگریت،کاتێک وڵات وکاری ڕوخاندنی دەسەڵات لەوڵاتكێکدا بخیتە لاوە ئیتر خەبات ئەرکێکی کۆنکریتی نیە ئەرکێکی دەرونی و دابڕاوە.لەدژی کاپیتالیزم بەگشتی ولەدژی دەوڵەتەکانە بەگشتی بەڵام سەرقاڵی دەستداماڵینی هیچ دەوڵەتێک نیە!ئیوە لە چەپی ئەوروپاوو ڕۆژئاواشدا ئەم مەیلە دەبینن.تەنانەت هێزە”ڕادیکاڵەکان” چەپی دەستەگەرا لە پەیوەند بە دەوڵەتانی خۆیانەوە و بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات قسەیەکی وایان نیە بۆ کردن.بۆ نمونە لە ئەڵمانیا هێزگەلێکی چەپ هەن لە پەیوەند بە بابەتە جۆراوجۆرەکانی وەک پەنابەران و ژینگەپارێزی ولەدژی ڕەیسییزم و شتی تر هەڵوێستی پێشکەوتوخوازانەیان هەیە.بەڵام دەوڵەتی ئەڵمانیا خۆی و ململانێ لەسەربەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی لە ئەڵمانیادا لە دەستوری هیچ حزب وهێزێکی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتەدا نیە.کۆمۆنیستە مەکتەبیەکان لە هیچ وڵاتێکدا دەرگیری خەبات نین بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات.ئەوەیان سپاردوە بە ئەحزابی حکومەتی و بەلای زۆرەوە وەکو گروپی فشار کار لەسەر ئەوانە دەکەن.خۆیان بۆ گەیشتن بەدەسەڵات نە نەخشەکارێکیان هەیە وەنە ستراتیجی ونە هەڵسوڕانێکی دیاریکراویان هەیە.
ڕادیکالیزمی کۆمۆنیستی واتە بەتەواوی تواناوە لەدژی دەوڵەتی خۆماڵی،لەدژی دەوڵەتی کاپیتالیستی لەوڵاتێکدا.کاتێك لینین لە دڵی جەنگی جیهانی یەکەمدا و لەبەرامبەر سۆشیال شۆڤێنیستەکانی ئەنتەرناسیۆناڵی دوهەمدا بانگەوازی ئەوەی کرد کە ئەبێت هەموو لولەی تفەنگەکان ڕوبکەنەوە لای دەوڵەتی خۆماڵی.زۆرێک لە هێزەکانی ئەنتەرناسیۆناڵی دوهەم لەناویاندا سۆشیال دیموکراسی ئەڵمانیا ئەو دروشمەیان پەسەند نەکرد و بەوهۆیەوە بەڵشەفیەکان ناچار بون لە ئەنتەرناسیۆناڵی دوهەم بچنە دەرەوە.بەڵام لەکۆتاییدا هەر ئەم خەت و هەڵوێستگیریە بوو کە بەشۆڕشی ئۆکتۆبەر کۆتایی هات.لینین هەر خۆی خاوەنی ئەو تیئۆریە بوو کە شەڕی جیهانی شەڕی نێوان هێزە ئیمپریالیستیەکانە بۆ دابەشکردنی جیهان بەڵام لێرەدا بەو ئاکامە نەگەیشت کە ئەبێت لە دژی هەموو ئیمپریالیستەکان ودژی جەنگە ئیمپریالیستی بەگشتی خەبات بکەن.ئەمە تەنها دەیتوانی هەڵوێستگیریەکی بە ڕواڵەت ڕادیکاڵ بێت بەڵام لەکردەوادا پاسیفیدزم بێت.بانگەوازی لێنین ئەوە بوو کە کرێکاران و کۆمۆنیستەکانی هەر وڵاتێک ئەبێت لەدژی دەوڵەتی خۆیان ڕاپەڕن و بەو شێوەیە کۆتای بەجەنگی جیهانی یەکەم بهێنن.تەنها بەم شێوەیە دەکرێت کەنەک تەنها کۆتایی بە شەڕ بهێنیت بەڵکو کۆتایی بە دەسەڵاتی سەرمایەداریش لە وڵاتانی شەڕکەردا بهێنیت.بەبۆچونی من ئەم بانگەوازو دروشمی هەموو چەکەکانتان ڕوبکەنەوە دەوڵەتی خۆتان تەنها سنوردار ناکرێتەوە بە کاتی شەڕەوە بەڵکو هەمیشە بە جێیە. ئەو دەقاو دەق تایبەتە بەسەردەمی جەنگ بەڵام بەمانای خواستەنی وگشتی تر بۆ هەموو سەردمەکان ڕاستە.کۆمۆنیزمی سیاسی ئەگەر دەیەوێت لە خەباتی چینایەتیدا لەدژی بۆرژوازی دەور بگێڕێت یەکەمین ئەرک وستراتیجی وفەلسەفەی هەبونی و حیزبایەتیەکەشی ئەوەیە کە بۆ دەست داماڵینی بۆرژوازی لە وڵاتێکی دیاریکراودا شەڕبکات.هەموو تفەنگەکان بکاتەوە دەوڵەتی خۆی.ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمۆنیستیش واتە هاوکاری وهاوئاهەنگی و پشتیوانی حیزبەکۆمۆنیستەکان لەگەڵ یەکتر بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەهەر وڵاتێکدا.بۆرژوازی دەوڵتێکی جیهانی نیە.بەکورتی ئەبێت دەوڵەتێکی دیاری کراو لەوڵاتێکی دیاریکراودا بڕوخێنیت.ئەمە ئارایشتی سیاسیە کە بۆرژوازی داویەتی بەجیهان و پڕۆلیتاریا بۆ ئەوەی سەر بکەوێت ئەبێت لەهەر لەم ئارایشە سیاسیەدا شەڕبکات. .
کۆبەندی
کۆمۆنیزمی سیاسی گوزارشت لە لایەنێکی گرنگی جیاوازی ئێمە لەگەڵ کۆمۆنیزمی ئایدۆلۆجی ودەستەگەر دەکات.هەر بەو شێوەیەی کە کۆمۆنیزمی کرێکاری نیشاندەری جیاوازی ئێمە یە لەگەڵ کۆمۆنیزمە بۆرژوازیەکاندا.کۆمۆنیزمی ناسیاسی لقێک لە کۆمۆنیزمی ناکرێکاریە کە تایبەت مەندیەکانی مانەوەیە لەسنوری هەڵوێستگیری و مامەڵەی ئایدۆلۆژی کردن و ئیسکۆلاستیکی لەگەڵ بارودۆخ وڕوداوەکاندا.
تێگەشتنی ئەم هێزانە لەخەباتی چینایەتی بەتەواوەتی ناواقیعی و میتافیزیکیە،پراکتیک هیچ دەوروجیگایەکی نیە لای ئەم هێزانە,بەپلەی یەکەم دەسەڵاتی سیاسی و بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتیش دەورو جێگایەکی نیە.کۆمۆنیزمێک کە کۆمەڵێک تیئۆری و سنوربەندیە.بۆی هەیە کە تەنانەت شرۆڤەو لێکدانەوەیەکی ڕاستیشی بۆدیاردەکان و ڕوداوەکان هەبێت. بەڵام بەشداری کردەیی بە ئامانجی گۆڕینی بارودۆخی ئیستا لە فەرهەنگەکەیدا نیە.چاودێرێکە کە لەو دیو پەنجەرەکەیەوە سەیری مەیدانەکە دەکات و لەباشترین دۆخدا وەک داوەرێکی خەباتکار دەردەکەوێت.
ئەوەی کە خەباتی چینایەتی بەرەو کوێ دەڕوات وە بەچ ئاکامێک دەگات ومێژوو چ ڕەوەندێک بەکوێ دەگات و لەوەش گرنگتر ئەبێت چی بکەین بۆ ئەوەی ڕەوەندی ئاڵوگۆڕەکان بەقازانجی چینی کرێکارو بەلای ئامانجی ئینسانی کۆمۆنیستەکانەوە بێت بۆ کۆمۆنیزمی مەکتەبی لەبنەڕەتدا جێگەی باس نیە.خەمی ئەو ئادیۆلۆجی وسنوربەندی وهەڵوێستگیریە.
بە پێچەوانەوە بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری خەباتی چینایەتی ململانێیەکی بێ وچانی نیوان چینەکانە کە تەنها سنوردار ناکرێتەوە بە سیاسەت وئابوریەوەو بەتەنهاش خەباتی کرێکار نیە لەدژی سەرمایەدار بەڵکو لەمەیدانە جیاوازەکان وبەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا لە جموجوڵ دایە وکێشمەکێشێکی چینایەتی هەمیشە لەئارا دایەو تەنانەت ڕوبەڕوبونەوەی نیوان چینی دەسەڵاتداریش هەر کاردانەوەی ئەم ململانێیە.
مەسەلی ئەبێت چی بکەین بنەمای کاری ئێمەیە نەک تەنها ئەبێت چی بڵێیت و یان ئەبێت چی نەکەیت.کاتێک لە پراکتیکەوە جوڵە دەکەیت یەکسەر وڵات وەکو شێوەیەکی کۆنکرێتی خەباتی چینایەتی لە سیاسەتەکانی ئیوەدا بەرجەستە دەبێتەوە و بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی و خەبات بۆ سەرنخونکردنی حکومەت لەهەر وڵاتێکدا جێگایەکی یەکلاکەرەوە پەیدائەکات.
مەنسور حکمەت تیئۆریسێن وپراکتیکیستی ئەم بۆچونانە بوو و بەدوای هەرەسهێنانی یەکیتی سۆڤیەتدا ئەم ئاڵایەی بەرزکردوە لەبەر ئەوەی بەتەواوەتی سەردەمی کۆمۆنیستە ناکرێکاریەکان کۆتایی هاتبوو.من لە سیمینارەکانی ترمدا لایەنەکانی تری بۆچونەکانی مەنسور حیکمەت وتایبەتمەندیەکانی کۆمۆنیزمەکەیم شرۆڤەکردوە،بەڵام لەم باسەدا ویستم تەنها بایەخ بە تایبەتمەندی سیاسی کۆمۆنیزمی مەنسور حیکمەت و جیاوازیەکانی لەگەڵ کۆمۆنیستە دەستەگەرا و ئایدۆلۆجیکەکاندا بدەم.هیوادارم باسەکە ڕون بێت.

وەرگێڕانی: کاوە عومەر
٢٥\١٢\٢٠٢٠




کتێب: کۆمۆنیزمی نوێ …. ئاسۆ کەمال

هاوڕێیان.. پێم گرنگ بوو کە لەم کاتی کەرەنتینەدا کە زەحمەتی گەیشتنی ئەم کتێبە بەشێوەی کاغەز بەو هاوڕێیانەی لە دەرەوەی ووڵاتن بۆ زۆرێک لەوانەیە سەخت بێ و کاتێکی زۆری بوێ، هەربۆیە ئێستا لەم لینکانەی خوارەوە کتێبی ” کۆمۆنیزمی نوێ” لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەتوانن بە خۆڕایی وەربگرن بە PDF و ebook و issuu.
هەروەها هەفتەی داهاتووش کاتی بڵاوبونەوەی لە کوردستان و ناوی کتێبخانەکانی کوردستان بڵاو دەکەینەوە بۆ کڕینی کتێبەکە.
گرنگ بۆ من خوێندنەوە و ڕای ئێوەیە و هیوادارم گفتوگۆیەکی سوود بەخش دروست بکا.
لەو باوەڕەوە کە کۆمۆنیزمی نوێ دیدگایەکی ڕەخنەگرانەیە بۆ مێژووی سۆشیالیزمی دەوڵەتی سەدەی بیست، و لە هەمان کاتیشدا گەشەپێدانی مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستیە بۆ گۆڕینی سیستمی سەرمایەداری و هێنانە دی دنیایەکی باشتری سۆشیالیستی. هەربۆیە پێویستی بە هەوڵی هەرەوەزی هەموو کۆمۆنیست و کرێکارانە کە بە شداری لەم دایەلۆگ و پرسانەدا بکەین کە چارەنوسی هاوبەشی بزوتنەوەکەمان دیاری دەکا. بۆ PDFوebook کلیکی ئەم سایتە بکە؛
http://www.asokamal.com/index/?p=2058

کیلکی ئەم لینکە بکە؛
https://issuu.com/asokamal/docs/comon?fbclid=IwAR3d05SZogEL9YN7RuAf86DkBwo2O2LU6VhgmPXPo4eicUmkuA1aXpzzqrg




مارکسی بێ کەنار! — نوسینی: سەمیر ئەمین وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: ڕزگار عومەر

مارکس فەیلەسوف نیە، مێژوو نوسیش نیە، زانایەکی دونیای سیاسەت و ئابوری و کۆمەلایەتی نیە، تەنانەت مامۆستایەکی پلە یەکی هیچ لەم بوارانە نیە. هەروەها ماۆمستایەکی بەهرەداریش نیە کە کۆکتێلێکی هەموو ئەو بوارانە بە یەکەوە کوڵاندبێ و دەفرێکی پانی لێ ئامادە کردبێت. جێ و شوێنی مارکس لە مێژوودا لە دەرەوەی هەموو ئەوانەدایە.

مارکس سەرەتاو دەستپێکردنی ڕەخنەیە لەسەردەمی مۆدێرنە، ئەم رەخنەش بە ڕەخنە گرتن لە جیهانی ڕاستەقینە دەستی پێکرد. ئەم ڕەخنە ڕادیکالەش لە کاپیتالیزم وا دەخوازێ و ڕێگا دەدا بە دۆزینەوەی بنچینەکانی نامۆبوون لە سیستەمی بازاڕو چەوسانەوەی دانەبڕاوی کرێکاران.
بناغەی سەرەکی چەمکی “بەها” لەم ڕەخنە ڕادیکاڵە دێتەدەرەوە. هەر ئەو ڕەخنەشە ڕێگا خۆش دەکا کە تێبگەین لەو یاسا مەوزوعیانەی کە زاڵ و سالارە بەسەر دووبارە بەرهەمهێنانەوەی سیستەم، کە بنیاتنراوە لە ژێر ئەو جموجۆڵانەی لە کاتی چاودێری کردنی واقیع لە سەرخانی کۆمەڵگە دەیبینن .
مارکس لەو ڕەخنە ڕادیکاڵەی لە جیهانی واقیعی دەیگرێ شتێکیتریش زیاد دەکا، ئەو دێ ڕەخنە لەو گوتارانەش دەگرێ کە پەیوەندی هەیە بەم واقیعه،چەشنی گوتارە: فەلسەفی ، ئابوری، کۆمەڵناسی، مێژوویی، زانستە سیاسیەکان. ئەم ڕەخنە ڕادیکاڵە، پەردە لەسەر ڕووی راستەقینەو پشتگیری ئەم گوتارانە لادەدا، کە لەدوا شیکردنەوەدا: بریتین لە گوتاری بیانوو هێنانەوەو شەرعیەتدان بە هەڵس و کەوتەکانی دەسەڵاتی سەرمایەی هەژموندار.

بۆ ئەوەی ” مارکسیست” بیت، بێ سێ ودوو دەبێ لەو شوێنەوە بەردەوام بی کە مارکس دەستی پێکرد. ئەمە وەستان نیە لە تەك مارکس بەڵکو دەبێ لەمارکسەوە دەست پێبکەین. مارکس پێغەمبەرێك نەبووە کەهەموو ئەنجامگیریەکانی ” ڕاست” و ” کۆتا” بووبێت، بەرهەمەکانی ئەو تیئۆرێکی قوفڵ لێدراو نیە. چونکە مارکس ” بێ سنوورو بێ کەنارە” ، چونکە ئەو ڕەخنەیەی دەستی پێکرد بێ سنوور و بێ کۆتاییەو هەمیشە بەتەواو نەکراوی ماوە و پێویستە ڕەخنەکە خۆی بابەتێك بێ بۆ ڕەخنەگرتن لە خۆ ( مارکسیزم کە لە ساتێکی دیاریکراوفۆرمۆڵە دەبێ، دەبێت خۆشی بکەوێتە ژێر سێبەری ڕەخنەی مارکسیستی). مارکسیزم دەبێ بێ وەستان خۆی بە ڕەخنەی ڕادیکاڵ دەوڵەمەند بکا، دەبێ واسەیری هەر نوێبوونەوەیەك بکا کە سیستەم بەرهەمی دێنێ کە ئەمە بواری نوێ ی مەعریفیی مرۆڤایەتین.

کورتە ناونیشانی کتێبی سەرمایە، بریتیە لە ” ڕەخنە لە ئابوری سیاسی” ئەمە مانای ئەوەنیە ئەمە ڕەخنەیە لە ئابوریەکی سیاسی خراپی (ڕیکاردی) تا ئابوریەکی سیاسی باشی (مارکسی) شوێنی بگرێتەوە. بەڵکو ئەمە ڕەخنەیە لەو زانستەی ناونراوە “زانستی ئابوری” و خستنە ڕووی ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم زانستە ( واتا ئەم شتانەی بۆرژوازی دەیڵێت و داوەری پێ دەکا لەهەڵس و کەوتەکانی خۆی)؛ هەروەها ڕەخنەشە لە بەهای ئەو زانستە ئابوریە لە ڕووی مەعریفیەوە، پەردەلادانە لەسەر سنورداریەکانی ئەم زانستە. ئەم رەخنەیە داواکردنێکە بۆ وەستانەوە دژ بەو بە ناو زانستە کە خۆی وا دەنوێنێ دابڕاو و سەربەخۆیە لە ماتریالیزمی مێژوو، پەیامی ڕەخنەکە ئەوەیە کە ئابوری سیاسی ناتوانێ سەربەخۆ بێت لە ماتریالیزمی مێژوو. ئابوری سیاسی ئەو شێوە دەرەکیەیە کە ماتریالیزمی مێژوو(واتا کێشمەکێشمی چینایەتی) لەژێر سەرمایەداری ڕوخسار دەگرێ. لەسەر ئاستی لۆژیکیشدا، ماتریالیزمی مێژوو بە پێش ئابوری دەکەوێ، بەڵام زۆرانبازی چینایەتی لە ژێر سایەی سەرمایەداری لە بۆشایی وچۆڵەوانی ڕوونادات، بەڵکو لەسەر بناغەیەکی ئابوری کاری خۆی دەکا، هەندێ یاساش بەرهەم دێنێ کە لە روخساردا ئەم یاسایانە ئابوریانە خۆ دەنوێنن.

من سەرەتا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پەیوەندیانە دەکەم هەروەك چۆن لە کتێبی سەرمایە تەعبیری لێکراوەو خراوەتە ڕوو، واتە لەتیئۆری شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری، هەروەها ئەم پەیوەندیانە لە ژێر سایەی سەرمایەداری هاوچەرخ، واتە لە ژێر سێبەری ئەمڕۆمان – واتە ئیمپریالیزم.

تێزەکانی من من ئەمانەی خوارەوەن :
١) ماتریالیزمی مێژوو کڕۆکی مارکسیزمە، لەبەر ئەوە:
٢) دۆخی مەعریفی یاساکانی ئابوری سەرمایەداری بە جۆرێکە وای لێدەکا بکەوێتە ژێر ڕکێفی یاساکانی ماتریالیزمی مێژوو:
٣) لە ژێر سایەی شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری ، یاساکانی ئابوری دۆخێکی تیئۆری وا لەخۆی دەگرێ کە جیاوازە لە دۆخی ژێر شێوازەکانی بەر لەسەرمایەداری: تەنانەت :
٤) یاساکانی ئابوری سەرمایەداری بە شێوازیكی بابەتیانە بوونی هەیە؛ دوا خاڵ:
٥) ئەم یاسانەش لە دواشیکردنەوەشدا لە ژێر ڕکێفی یاسای ” بەها” دان.
بەم جۆرە بە بۆچوونی من زۆرانبازی چینایەتی لە ژێر سەرمایەداری بە گشتی، لە جیهانی ئیمپریالیستیش بە تایبەتی ، لە سەر بناغەو بنچینەیەکی ئابوری دیاریکراو ئیش دەکا، هەر ئەویشە ڕۆڵ دەبینی لە گۆڕینی ئەم بناغەیە.

خوێندنەوەم بۆ مارکس؛ بە دڵنیایی ڕۆشنبیریەکی گرنگ و پڕی بە دوای خۆیدا هێناو قەناعەتی پێهێنام لە هێزی ئەم ئەندێشەیە.بەڵام؛ هێشتا من بە هەستێکی چەشنی ئەوەی ئەمە بەشم ناکا خۆمم بینیەوە! چونکە من پرسیارێکی سەرەکیم هەبوولە بارەی دواکەوتوویی” کۆمەڵگەکانی ئێستای ئاسیا و ئەفریقیا کە “لەژێر قۆناغی گەشەسەندن” دان، من لەوبارەوە وەڵامم لای مارکس نەدۆزیەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی لە مارکس دوور بکەومەوەو بڵێم ئەپدەیت نەبووە، بەسادەیی گەیشتمە ئەو ئەنجامگیریەی کە بەرهەمەکانی ئەو تەواو نەکراون.

زیادەیەکی سەرەکی کە من خستومەتە سەر تیئۆرەکە: پەیوەندی هەیە بە گواستنە لە یاسای ” بەها ” بۆ یاسای “بەهای گلۆبالیزەکراو” لەسەر بنچینەی بونیادی هەرەمیی -جیهانی کراوی- نرخەکانی هێزی کار بە دەوری ئەم ” بەها” یە. کە پەیوەندی هەیە بەو هەڵس و کەوتانەی بەڕێوەدەچێ بۆ دەست گەیشتن بە سەرچاوە سروشتیەکان.

ئەم ” بەها” بەجیهانی کراوە خۆی بریتیە لە بناغەی ڕەیعیی ئیمپریالیستی. لێرە من دەڵێم ئەوەی ئاماژەم پێداوە پەردە لادەدا لەڕوخساری بزوێنەری ڕاستەقینەی ناکۆکیەکانی سەرمایەداری/ ئیمپریالیستی و ئەو بەریەککەوتنانەی پەیوەندیدارن، بەجۆرێك کە چینە کۆمەڵایەتیەکان و نەتەوەکان هەموویان نوقمی بەرامبەرکێ و ناکۆکی وزۆرانبازیەکانن، نوقمی وردو درشتی هەموو هۆکارە لقدارەکانی ئەم ناکۆکیانەن.
هەروەها دەڵێم خوێندنەوەمان بۆ مێژووی هەردوو سەدەی بیست و بیست و یەك ؛ هیچ نیە بێجگە لە سەرلەنوێ دەرکەوتن و-یان ” بوژانەوەی” خەڵك و گەل و نەتەوە پەراوێزخراوانەی سیستەمی جیهانی سەرمایەداری ئیمپریالیستی.
………………………………………………………………………..

تێبینیەکانی وەرگێڕ: ئەم نوسینەی لێرە دەیبینن بریتیە لە هەڵبژاردنی چەند پەرەگرافێكی هەڵبژاردە لە پێشەکی کتێبی
(THE LAW OF WORLDWIDE VALUE )
کە چاپی ئینگلیزی ئەم کتێبە لە ساڵی ١٩٨٧ بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە ئەوەندەی من ئاگاداربم تەرجومە کراوە بۆ زمانەکانی (فەرەنسی ، عەرەبی ٢٠١٢) . دەقە عەرەبیەکە کە لە فەرەنسیەوە کراوە کاتێ بەراوردم کرد بە ئینگلزیەکە پڕە لە کەم و کورتی و جیاوازی، نازانم خەتای وەرگێڕەکەیە یان دەقە فەرەنسیەکە وایە ئەمە کەسی فەڕەنسی زمان دەتوانێ قسەی لەسەر بکا. بەڵام دەقە ئینگلیزیەکە سەد لەسە جێگای متمانە بوو. یەك سوود لە دەقە عەربیەکە هەبوو کە لێرە بەکارم هێناوەتەوە، ئەوان ناونیشانی پێشەکیەکەیان لە تەعبیرێکی نوسەر خۆی وەرگرتووە کردویانە بە ناونیشانی پێشەکیەکە، منیش هەمان تەعبیرم لاجوان بوو بەکارم هێنا.




ڕەخنە لە مێژوو، بۆ بنیاتنانی مێژوویەیکی نوێ، هەنگاوێک بەرەو یپێکهێنانی حزبێکی مارکسی

بۆخوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن ……




حزبی بەلشەفی لەدەسەڵاتدا چۆن دەگۆڕێ؟ … ئاسۆ کمال

لە دیکتاتۆری حزبیەوە بۆ دیکتاتۆری ناو حزب

لەدوای شۆڕشی شوباتی ١٩١٧ وە لەکاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا، شوراکان و کۆمیتە کارگە و کۆمیتەی شۆڕشگێڕی سەربازان و جوتیاران لە سەرتاپای وڵاتدا دروست دەبن و جێگا بە دەسەڵاتی حکومەتی بورژوازی کاتی و سوپای پیشەیی لێژدەکەن. بەلشەفیەکان ئەم ڕەوتە شۆڕشگێڕانەیە بەرەو دەسەڵات دەبەن و لە نێو ئەو ئۆرگانە جەماوەریە شۆڕشگێڕانە تازانەدا زۆرایەتی بەدەست دێنن.
کەچی لە کاتی دەسەڵاتگرتندا لەجیاتی فراوانکردنەوەی ڕیزەکانی حزب ،تاهەموو ئەم هێزە شۆڕشگێڕەی چینی کرێکار بگرێتە خۆی، بە پێچەوانەوە دەست دەکەن بە پرۆسەی پاکسازی و دەرکردن لە ناو حزبدا و دواتر قەدەغەکردنی فراکسیۆنەکانی جیاواز لەخەتی دەستەی ڕابەری و دواتریش نەهێشتنی دەوری کۆمیتەی کۆنترۆڵی کرێکاری و دانانی تاک بەڕێوەبەری لە کارگە و پاشکۆیەتی سەندیکا کرێکاریەکان بۆ حزب و لابردنی سیستەمی هەڵبژاردن لە ناو سوپا و گێڕانەوەی پۆست و پلەداریە سەربازیەکان.
ئەم گۆڕانکاریانە بۆچی ڕوودەدەن و سەرچاوەکەی چیە؟ بۆچی حزبێکی شۆڕشگێڕی کرێکاری لە جیاتی کۆکردنەوەی سەرجەم هێزی چینەکە خەریکی خۆجیاکردنەوەیەتی لەبەشێکی زۆری ئەو هێزەی شۆڕشی دروستکردوە؟

لە بەشی پێشودا لەسەر مۆدیلی سیاسی دەسەڵات لای بەلشەفیزم وتمان، کە ئەم مۆدێلە دیکتاتۆریەتی حزبە لەجێگای دیکتاتۆری چینی پرۆلیتاریا. کەواتە حزب دەبێ شەرعیەت بدا بەوەی کە ئەو لە جێگای چینی کرێکار مافی حوکم کردنی هەیە. ئەمەش ناکرێ بەبێ لێسەندنەوەی ماف لە چینەکە خۆی و ڕەوایەتدان بە نوێنەرایەتی حزب و ڕیگری کردن لە هەموو ئەو بەشانەی تری چینەکە کە ئەم نوێنەرایەتیە قبوڵ ناکەن. ئەگەر وا نەبێ ناتوانرێ دیکتاتۆریەتی حزب وەک دەسەڵاتی کەمایەتیەک پیادەبکرێ. هەربۆیە ئەم پرۆسەیەی سەپاندنی مافی نوێنەرایەتیەی کەمایەتی حزب، دەبێ چ لەناو حزبی بەلشەفی کرێکاریدا و چ لەکۆمەڵگەدا، وەک نوێنەرایەتی تاقانە خۆی بسەپێنێ. هەڵبژاردنی ئەم نوێنەرایەتی هیچ لەم ڕاستیە ناگۆڕێ،چونکە بورژوازیش بە ڕیگەی هەڵبژاردن دێتە سەرکار بەڵام دەسەڵاتی کەمایەتیەکە بەسەر کۆمەڵگەدا.مەسەلەی بنەڕەتی لە کۆمۆنیزمدا بریتیە لە بەشداری هەموو چینی کرێکار لە دەسەڵاتی سیاسی و لە بەشداری ئازادانە لە بەرهەمهێنانی ژیانێکی ئازاد و یەکساندا نەک هەڵبژاردنی نوێنەرانێک کە لە جیاتی ئەوان حوکم بکا.
ئەمە بنەمای سیستەمێکی نوێیە کە جیاوازە لە سیستەمی دەسەڵاتدارێتی کەمینە جا چ لەڕیگای هەڵبژاردنەوە بێ یان دیکتاتۆری ڕاستەوخۆ. با بزانین چۆن ئەم پرۆسەیە لەناو حزبی کرێکاری بەلشەفیدا دەچێتە پێشەوە کە نوخبەیەک دەبنە هەموو کارەی حزبەکە و کرێکاران لەم حزبەدا دەکرێنە پاشکۆ ئەم نوخبەیە؟

کێشە ناوخۆیەکانی حزب سەبارەت بە دەوری چینی کرێکار لەدەسەڵاتدا و پرۆسەی بەلاوە خستنی دەوری ئەم چینە لە ئیدارە و بەڕیوەبردن و دەوڵەتدا دەگاتە ئاستی دروستبونی دوو فراکسیۆنی ناڕەسمی؛ “ئۆپۆزسیۆنی کرێکاری” و “ناوەندی دیموکراسی”. بەڵام لە کۆنگرەی دەیەمدا بە پێشنیاری لینین بڕیارنامەیەک دەردەکرێ کە ” کۆنگرە کۆمیتەی ناوەندی ڕادەسپێرێ کە هەرجۆرە فراکسیۆن بازیەک پاکتاوبکا ، وبەم پێیە کۆنگرە هەموو ئەو گروپانەی لەسەربنەمای پلاتفۆرمی جۆراوجۆر دروست بوون(لەچەشنی”ئۆپۆزسیۆنی کرێکاری” و “ناوەندی دیموکراسی” و ئەوانی تر)بەبێ جیاوازی هەڵوەشانەوەیان ڕادەگەیەنێ و کەسانێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکەن بێ ئەملاولا لە حزب دەردەکرێن.”*1

دەرکردنەکانیش دەبێتە شەپۆلێکی بەرفراوان لە ناو حزبدا کە هەموو ئاستەکانی حزب دەگرێتەوە. لە کاتێکدا حزب لە کاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ ژمارەی ئەندامەکانی لە ٢٥ هەزارەوە بو بە ٧٠٠ هەزار ، ئەم شەپۆلی دەرکردنە لە ١٩٢١ کەدەستی پێکرد لە ١٩٢٤دا نیوەی ئەم ژمارەیە لە ئەندامی حزب مایەوە کە تەنیا ٣٥٠ هەزاربوون*2

٢٢کەسی ناڕازی فراکسیۆنی “ئۆپۆزسێۆنی کرێکاری و ٢ لیدەرلە ٥ کەسیان کە لە ناو ڕابەری حزبدا دەبن دەردەکرێن.3 بڕیاری دەرکردنی کۆمیتەی ناوەندی ئاسان کاری بۆ دەکرێ. “دەرکردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیش لەڕیگەی پلنۆمی کۆمیتەی ناوەندی بە بانگێشتی هەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی کۆمیسیۆنی پشکنین.ئەگەر دوولەسەر سێی ئەو کۆبونەوەیەی بەرپرسترین ڕابەرانی حزبی تێدایە بڕیاری دەرکردن یان هێنانەخوارەوەی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیان بۆ قۆناغی یەدەکی کۆمیتەی ناوەندی دا، ئەوا بڕیارەکە جێ بەجێ دەکرێ.”4

لینین بۆ دیفاع لەم سیاسەتی پاکسازیە لە وتاری “دەربارەی پاکسازی حزب” دەڵێ ” پاکسازی حزب وادەردەکەوێ کارێکی زۆر پڕبایەخ بێت. لەوانە بەهۆی ئابوری نوێ وە (NEP) کە پێویستی زیاتر بە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنەری کار و دیسپلینی کار ، وە یاخود بۆ دەرکردنی ئەوانەی خەڵک بە بیرۆکراتیان دەزانێ و بە نیاز وهەڵپەی پلە خۆیان بەحزبەوە نوساندوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی ١٩١٨-١٩٢١ مەنشەفیەکان بونەتە ڕەوتێکی زاڵ لە نێو چینی کرێکاردا. پاکسازی حزب لەو ٪٩٩ لەو مەنشەفیکانەی دوای ١٩١٨ چونەتە ناوحزب.”*5
ئەم قسانەی لینین نیشانی دەدا کە حزب جێگای هەموو شتێکی گرتۆتەوە و ئابوری و خەباتی چینی کرێکار هەمووی بەدەوری حزبدا چڕبۆتەوە و کۆمەڵگەیەکی حزبی دروستکراوە کە لەجێگای چینی کرێکار کاردەکا و هەروەها ژیانی سیاسی کورتکراوەتەوە لە پەیڕەوکردنی خەتی ڕەسمی حزبدا.

دەبینین ئەگەر حزب پێویستی بە “زیادکردنی توانای بەرهەمهێنەری کار و دیسپلینی کار”ە، ئەوا دەبێ ئەندامەکانی بەم شیوەیە لە بەرهەمهێناندا گوێڕایەڵی حزب بکەن . ئەمە مۆدیلی سۆشیالیزمێکە حزب ودەوڵەت خاوەنی کۆمەڵگەن و ئەوان دیسپلینی کار دیاری دەکەن. بەڵام بەشداری کرێکاران لە بەرهەمهێناندا بەپێی دەستوری حزب لە ناوەرۆکدا جیاوازە بە سیستەمی کۆمۆنیستی بەرهەمهێنان کە لەسەر خواستی بەشداری ئازادانە و وشیارانەی هەموانە. بەپێچەوانەوە هیچ پاسەوانێکی حزبی ناتوانێ دەستوەرداتە ناو بەشداری ئینسانەکان لە بەرهەمهێنانی ژیانی خۆیاندا لە سیستەمی کۆمۆنیستی بەرهەمهێناندا. لێرەدا پێچەوانە بۆتەوە کە هێزێکی حزبی دیاری دەکا کە دەبێ کرێکاران چەند توانای بەرهەمهێنان و سەعاتی کارکردنیان زیاد بکەن و چۆن وەک سوپایەک پابەندبن بە دیسپلینی خاوەنکارێکەوە کە ناوی حزبە.

هاوکات حزب لێرەدا بوەتە کۆمپانیا و خاوەنی داهات و هۆیەکانی بەرهەمهێنان و سەرچاوەکانی بژێوی، هەربۆیە بوەتە شوێنێک بۆ گەیشتن بە پلەوپۆست و بیرۆکراتیزمی حزب سەرچاوەی دروستبونی توێژو چینی وەزیر و کاربەدەستەکانە.لێرەدایە کە ناکۆکی دیکتاتۆریەتی حزب و دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا بەزەقی دەردەکەوێ. ئەگەر هۆیەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بکرێتە موڵکی دەوڵەت و دەوڵەتیش موڵکی حزب بێت یان لەژێر سایەی دیکتاتۆریەتی حزبدا بێت ، ئەوا بێگومان حزب دەبێتە ئەو شوێنەی کە پۆستەکانی و ئیمتیازاتەکانی بۆ ئەندامانی حزب دەبێ و حزب جێگای چینی دەسەڵاتداری پێشوو دەگرێتەوە وەک خاوەنی هۆیەکانی بەرهەمهێنان. ئەم سۆشیالیزمە دەوڵەتیەش دەبێتە سەرچاوەی دروستکردنی جیاوازی چینایەتی بەپێی خاوەندارێتی حزبی بۆ هۆیەکانی بەرهەمهێنان .
پەیوەندی بەرهەمهێنایش لەژێر سایەی سیستەمی پلەوپایەی حزبیدا بریتی دەبێ لە کاری کرێ گرتەیی کرێکاران بۆ حزبی خاوەندارانی هۆیەکانی بەرهەمهێنان و دەوڵەتی دیتکاتۆری ئەو حزبە. ئەمە سەرچاوەی دەرکەوتنی ئەو بیرۆکراتانەی حزبە کە خەڵک لێیان بێزارە و وەک لینین دەڵێ” بڕیاری پاکتاوکردنی حزب”! لەمانە دەدا. بەڵام بێگومان وەک بینیمان بەدەرکردنیان نەک کێشەی بیرۆکراتیزم لە سۆڤیەت چارەسەرنەکرا، بەڵکو حزب و دەوڵەت بەبێ ئەم بیرۆکراتیزمە نەیاندەتوانی حوکم بکەن، لەبەرئەوەی ئەوان نەسیجی کۆمەڵایەتی مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی بوون، سۆشیالیزم لەسەرەوە.

هاوکات بیانویەکی تری ئەم پاکتاوکردنە نیشانی دەدا کە ،هەر ئەندامێک هاتە ناو حزب و ڕای جیاوازی هەبوو ئەوا دەبێ بەناوی مەنشەفیک و سۆشیال شۆڕشگێڕەوە دەربکرێ. تەنانەت پاکتاوکردن بۆ ئەوەیە کە “ئەوەی ١٩١٨-١٩٢١ مەنشەفیەکان بونەتە ڕەوتێکی زاڵ لە نێو چینی کرێکاردا. پاکسازی حزب لەو ٪٩٩ لەو مەنشەفیکانەی دوای ١٩١٨ چونەتە ناوحزب”. ئایا ئەگەر بەشێک لە کرێکاران خۆیان بە مەنشەفی یان هەر ڕەوتێکی تری سیاسی بزانن و لەناو چینی کرێکاریشدا زاڵ بن ، پێویستە حزبی کرێکاری ئەمانە بگرێتەخۆ و بەشداریان پێ بکا لە دەسەڵات و بەڕیوەبردن و خەبات دژی بورژوازیدا یاخود دەبێ هەموویان دەربکرێن و حزب لە تەنها خەت و گروپێکدا بمێنێتەوە کە خۆیان بە نوێنەری کرێکاران دەزانن و ٩٩٪ ئەوانی تر دەربکا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمانەش بەشێکی گرنگن لە چینی کرێکار؟

مەسەلەیەکی تری ناوحزب کێشە لەسەر دەسەڵاتی کۆمیتەکانی کارگە و سەندیکا کرێکاریەکانە. لە کۆنگرەی ١٠ ی حزبی بەلشەفی گروپی “ئۆپۆزسیۆنی کرێکاری” ناو حزبی بەلشەفی کە پێداگری لە مادەیەکی بەرنامەی حزب سەبارەت بە دەسەڵاتی سەندیکا و شورا کرێکاریەکان دەکەن لە بەڕیوەبردنی ئابوریدا بە “مەنشەویک” و “وردە بورژوازی” دەناسێنن. لینین “بۆچونەکانیان بە”خەتەری سیاسی ڕاستەوخۆ بۆسەر بونی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا و “کۆمەک بە دوژمنانی چینایەتی شۆڕشی پرۆلیتاریا دەکەن” دەناسینێ و دەڵێ “دەبێ ڕیگەی خەبات و پاکردنەوەش لەدژی بگیرێتە بەر و ئەم “تەبلیغاتانە لەگەڵ ئەندامەتی لە حزبدا ناهاوئاهەنگە.”*6

بێگومان پاکتاوکردنی ئەمانە نمونەیەکە لە دیکتاتۆریەتی حزبی. حزب چیتر ئەو ئامڕازە نابێت کە سەرجەم ئەم چینە بە هەموو جیاوازیەکانیەوە بەرەو بەشداری سیاسی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ئیدارە و ژیانی سیاسیدا دەبا، بەڵکو سێکتێکی دیاریکراو و نوخبەیەکی سیاسیە کە حزب دەکاتە ئامڕازی بردنە سەرەوەی دیسپلین لە بەرهەمهێناندا و نەهێشتنی دەنگی جیاوازی سیاسی لەم دامەزراوە سیاسیەدا.

لێرەوە دەردەکەوێ کە حزب لە جیاتی بزوێنەری شۆڕشی کرێکاران بێت بەسەر دامودەزگا و شێوازی بەڕیوەبردنی کۆندا ، خۆی دەبێتە دەزگایەکی بیرۆکرات و جێگایەک کە دەسەڵات و دەوڵەت لە پێناو بەرژەوەندی ئەندام و بەرپرسەکانیدا بەکاردێت. بڕیاربوو کە شۆڕشی ئۆکتۆبەر مۆدیلێکی نوێ لە کۆمەڵگە بێنێتە ئارا کە ئیمتیازاتی هەموو چینەکان لەناوبەرێت و کۆمەڵگەی چینایەتی لەناوبەرێ، نەک حزب و کەمایەتیەکی تر بەناوی کرێکارانەوە بکاتە خاوەنی ئیمتیازی دەوڵەت.

ئێمە دوای بەشی بەرنامەی ئابوری بەلشەفیەکان دەچینەوە سەر ناوەرۆکی ئەم کێشەیە، کە ئایا دەسەڵاتی کارگە دەبێ لەدەست کۆمیەکانی کارگە و سەندیکادا بێ یان تاک بەڕیوەبرێکی حزبی یان سەرمایەدارێک؟ بەڵام لێرەدا کە پەیوەندی بە ئازادی و پاکتاوکردنی ناو حزبەوە هەیە پیویستە ئەم بڕیارەی لینین لە کۆنگرەی ١٠دا بە بەڵگەیەک لەسەر مۆدیلی حزبی سۆشیالیزمی دەوڵەتی بزانین کە تەنانەت توانای قبوڵکردنی کرێکارانێکی نیە کە ڕایەکی جیاوازیان هەبی ، مەنشەفیک بن یان هەر شتێکی تر. ئەمەش سەرچاوەی ئەو سێکتاریزمەیە کە مۆدیلی بەلشەفی لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا دروستی کرد و بوە مایەی دروستکردنی ئەو جۆرە حزبانەی کە لەدەسەڵاتدا دیکتاتۆری تاک حزبیان پەیڕەو دەکرد و بۆ هەمیشەش سونەت و نەریتی جیابونەوە سێکتاریستیەکانیان لە ئاستی ئەنتەرناسیونالیزم و لە نێو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا چاند و تا ئێستاش نەریتێکە درێژەی هەیە.

بەکورتی ئەم ئەزمەی پاکتاوکردنەی حزب ڕەوتی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و گەڕانەوەی سیستەمی سیاسی حوکمی کەمایەتی کۆن نیشان دەدا. بیرۆکراتیزم لەم جیابونەوەی حزبی بەلشەفی لە چینی کرێکارەوە دێت نەک هۆکاری جیابونەوەکە وەک دەڵێن تەنیا بیرۆکراتیزمی ستالینی بێت. ئەم نەخۆشی بیرۆکراتیزمە خۆی ئەنجامی جیابونەوەی حزب و دەزگاکانی دەسەڵاتە لە جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و سەرلەنوێ دروستبونەوەی بنەماکانی دەسەڵاتدارێتی کەمایەتیە بەسەر زۆربەی کۆمەڵگەدا.
بێگومان جگە لە پاکتاوکردنی ڕیزەکانی حزب ،هاوکات سەرکوتی نەیارانی سیاسی بەڕێوەبرا و بەتایبەت ئەو هێزانەی نێو چینی کرێکار و جوتیاران کە پێشتر دەوریان لە دروستکردنی شوراکان و سەندیکا و کۆمیتەکانی کارگە و سەربازاندا هەبوو .
بەمەش دیکتاتۆریەتی تاک حزبی جێگای دیکتاتۆریەتی چینەکەی گرتەوە و ئازادیە سیاسەکان و کۆمەڵگەی سیاسی نوێ بەرەو ئاوابوون چوون.
نمونە زۆرن لەوەی چۆن نەک لە ناو حزب بەڵکو لەدەرەوەی حزبیش ڕیگە بە کۆبونەوەی دەنگی جیاوازی سیاسی نەدراوە و تەنانەت هەرچی کرێکارانی ناو سەندیکاکانیشە بەناوی مەنشەفیکەوە وەک خەتەری جدی بۆسەر شۆڕش دانراون. ” ئێمە مەنشەفیک و ئێس ئارەکان(سۆشیال شۆڕشگێڕ) ، ئەوانەی کە ئاشکران و ئەوانەی کە بە سەرپۆشی “ناحزبی” داپۆشیوە ، لە زیندان ڕادەگرین.” *7

دواتریش ئەم دەرکردنەی هەڵسوڕاوانی سیاسی لە سۆڤیەت ئیتر دەبێتە بەشێک لە سیستەمی سەرکوتی سیاسی .
لە کۆنگرەی ١١ ەوە کاتێک ستالین وەک سکرتێری حزب دیاری دەکرێ و بەمەش پرۆسەی چڕبونەوەی دەسەڵات لە دەست دەزگاکانی حزبی تاقانە و تاکە سەرکردەدا زیاتر دەردەکەوێ.”ئەم پۆستە گرنگ نابێ تەنیا لەگەڵ بەهێزبونی جێگای بیرۆکراتیزمدا و کۆنترۆڵی پەیکەرەی هەرەمی حزبی لەلایەن سەرەوە نەبێ.”*8

دواتر پۆستەکانی تریش لەلایەن حزبەوە بەهەمان شێوە گرنگی پەیدا دەکا” لە ساڵی ١٩٢٣ تەنیا ٢٩٪ بەڕیوەبەرانی کارگەکان لە حزبدابون، لە ١٩٢٥ بوبە ٧٣.٧٪ ئەندامانی ئیدارەی یەکیتیە مۆنۆپۆلیەکان،و ٨١.٥٪ لە ئەندامانی یەکێتی سەرمایەکان و ٩٥٪ بەڕیوەبەری پرۆژە گەورەکان ئەندامی حزب بوون . لە سوپاشدا سەرۆکەکانی سوپای سور لە ساڵی ١٩٢٠ ١٠.٥٪ ئەندامی حزب بون، و لەساڵی ١٩٢٤ بوبە ٣٠.٦ ٪ لە ١٩٢٩ بو بە ٥١.٥٪ و لە ١٩٣١بو بە ٧١.٨٪ وە ئێستا بێگومان هەموو ئەندامی حزبن.”*9

لینین ،کە تازە چاک بوەتەوە دوای سەکتەی مێشکی جاری یەکەمی، دەبینێ ئەم پرۆسەی دیکتاتۆریەتی حزبیە گەیشتۆتە ئاستی گەشەی “بیرۆکراتی لە ناو دەوڵەت و حزبدا و بەڕاستی لە شەخسیەتی ستالین بێ باوەڕ دەبێ کە دەسەڵات و ئۆتۆریتەی مەکتەبی ستالین دەبینێ لە حزبدا.بەڵام ئەم پرۆسەی بیرۆکراتی بونی حزب و دەوڵەت گەیشتۆتە قۆناغێک کە لینین هیچ کارێکی بەرامبەرپێنەکراوە. لینین لە وەسێتنامەکەیدا دەیەوێ حزب لەم مەترسیانە ئاگاداربکاتەوە بەڵام دەستەی ڕابەری ،کە لەلایەن لینینەوە ڕەخنەیان لێگیراوە ڕێگە نادەن کە وەسێتنامەکەی لینین لە کۆنگرەی دوای مەرگی لینیندا بخوێنرێتەوە، سەرەڕای ناڕەزایەتی کرۆبسکایای هاوسەری بەم بڕیارەی ڕابەری حزب.

ئاڵوگۆڕەکانی دوای مەرگی لینین زۆر فراوانتر و مەترسیدارترە کە ستالین کۆنترۆڵ و سانسۆری هەموو دەزگاکانی حزب دەکا و مۆدیلی سۆڤیەت لە دیکتاتۆری حزبیەوە بەرەو دیکتاتۆری فەردی ستالینی دەبا کە وەکو سکرتێری گشتی ٣٠ ساڵ لەم پۆستەدا دەمێنێتەوە و ٣لەسەر ٤ی ئەندامانی ڕابەری حزب بە ناوی “دوژمنانی گەل” لە نێو کۆنگرەی ١٧و ١٨دا دەردەکرێن و لە سێدارە دەدرێن* 10.
لێرەدا پیویست بە دوبارەکردنەوەی باسی گەشەی ئەم مۆدیلە حزبیە ناکا، چونکە هەرکام لە ترۆتسکی و تۆنی کلێف و ئی هێچ کار و ئەوانی تر لە نوسینەکانیاندا وردودرشتی ئەم دەورەیان باسکردوە. بەڵام پیویستە کە ئەم دەورەیە لە ژیانی حزبی بەلشەفی لە سایەی ستالیندا بە لێکدانەوە لەسەر دەوری ئەم حزبە لە ژیانی سیاسی و ئابوری چینی کرێکاردا هەڵسەنگێنین ،نەک دەوری شەیتانی شەخسیەتێک لە مێژوودا. مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی ئەو جۆرە لە حزب و دەوڵەت و ئابوری دروست دەکا کە سەرمایەداری دەوڵەتی پێویستیەتی و دەوری تاکەکان لەم پرۆسەیەدا هەرچەند گرنگە بەڵام تەنیا هۆکار نیە و بەڵکو خۆی بەشێکە لە بەرهەمی ئەو پرۆسە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەیە کە خەباتی چینایەتی دەچێتە پێشەوە.

ترۆتسکی سەرەڕای ڕەخنە دروستەکانی لە بیرۆکراتیزمی ستالینی، بەڵام ئەو ئەم بیرۆکراتیزمە وەک بەشێک لە پرۆسەیەک نابینێ کە مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی و دیکتاتۆری حزبی دروستکردوە و خۆی و لینینیش بەشداربون تیایدا. ترۆتسکی خۆی وەکو بەشدارێکی ئەم سیاسەتانەی کۆنگرەی ١٠ ی حزب لەپاڵ لینیدا ، ئەوکات لە کۆنگرەدا دەیوت کە ؛ “ئێمە شورای نوێنەرانی خەڵکمان هەیە، بەڵام کاری ئەوانیش دەبێ لەژێر کۆنترۆڵدا بێت. بەڵام کۆنترۆڵ لەلایەن چ مەرجەعێک؟ کۆنترۆڵی چینی کرێکار وەک جەماوەرێکی بێ شکڵ و شمایل؟نا.کۆمیتەی ناوەندی حزب دەبێ سەبارەت بەم مەسەلەیە(ڕیکەوتنی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی پۆلەندە)دا بانگ بکرێ تا سەبارەت بەم مەسەلەیە باس بکا و بڕیار دەرکا و وەلامێکی پیویست بداتەوە..هەمان شێوە لەمەسەلەکانی تریشدا بەکاردێنین؛لە کشتوکاڵ، کۆکردنەوەی پیداویستی(تدارک)ولەهەموو مەیدانەکانی تردا.”*11

ترۆتسکی لە هێرش بۆسەر “ئۆپۆزسیۆنی کرێکاری”لە دەیەمین کۆنگرەی حزبدا دەڵێ”ئۆپۆزسیۆنی کرێکاری بە دروشمی مەترسیدارەوە هاتوتە مەیدان. بتی لە بنەما دیموکراتیەکان دروستکردوە و مافی کرێکارانی لەهەڵبژاردنی نوێنەراندا خستۆتە سەروو حزبەوە.بە شیوەیەک کە حزب نابێ دیکتاتۆری خۆی پیادەبکا، تەنانەت ئەگەر ئەو دیکتاتۆریە بەشێوەیەکی کاتی ناکۆک بێت بە دیموکراسی کرێکاری .”*12

بەهەمان شیوە ترۆتسکی پشتیوانی لە مافی کاتی حکومەتی کرێکاری کرد”ئەسپارتای پرۆلیتیری” لەپێناو سەربازگیری و میلیتاریزەکردنی کار وەک ئامڕازی توندوتۆڵی کارکردن.”*13

ئەمە سیاسەتی ڕەسمی حزبی بەلشەفی بوە کە لە کۆنگرەی ١٠ دا لینین و ترۆتسکی لە پێش هەموانەوەبوون و پاساوی کاتی بونی ئەم سیاسەتانەی ،کە حزب لە چینی کرێکار و دیموکراسی شورایی و کرێکاری جیادەکاتەوە ،ناتوانێ بەهۆی” پێویستی کاتی شەڕ” هیچ لەو ئەنجامە بگۆڕێ کە ئەمانە سیاسەتێک بوون حزبی بەلشەفیان لە حزبی شۆڕشی کۆمۆنیستیەوە گۆڕی بۆ حزبی بیرۆکراتی سۆشیالیزمی دەوڵەتی.
کەواتە مەسەلەکە دەرکەوتنی شەخسیەتێکی دیکتاتۆری وەک ستالین نەبوە کە شۆڕشی بەرەو شکست برد. بەڵکو خودی دەرکەوتنی ستالین و سەرکەوتنی ڕەوتی ستالیسنیستی بەرهەمی ئەو مۆدێلە سۆشیالیزمە دەوڵەتیە بوو کە بەلشەفیزم نوێنەرایەتی دەکرد و وەک مۆدێلێکی سیاسی وحزبی و ئابوری پیادەی کرد.

سیستەمی دیکتاتۆریەتی حزبی لەکۆمەڵگەدا بێگومان پێویستی بە حزبێکە کە میکانیزمی کارکردنی ناوخۆشی دیکتاتۆریانە بێ. واتە حزبێک کە کۆمەڵگە لەسەر بنەمای دەسەڵاتدارێتی کەمایەتیەک بەڕیوەببا، پێویستی بە دەزگایەکی حزبیشە کە دەسەڵات و ئیمتیازاتی نوخبەیەکی ناوخۆی حزب دابین بکا، بەم پێیەش بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانیان لە ڕێگەی ئەو حکومەتە کەمایەتیەوە دابین دەبێ. بە پێچەوانەوە حزبێک کە سیستەمی سیاسی کۆمەڵگە دەگۆڕێ بە سیستەمێکی بەشداری ڕاستەوخۆی هەموو هاوڵاتیان ئیتر ئیمتیازاتێکی چینایەتی نامێنێتەوە بیپارێزێ و هەربۆیە میکانیزمی کارکردنی ناوخۆی بریتی دەبێ لە فراوانکردنەوەی بەشداری ڕاستەوخۆی ئەندامانی لە گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئیدارەی حزب و کۆمەڵگەدا.

حزب پێویستی بە بەشداری هەموو فراکسیۆن و بەشە جیاوازەکانی چینەکەیە لە ئیدارە و دانانی نەخشە و هەڵبژاردنی نوێنەرانی پۆستە حزبیەکان ، هەربەو شێوەیەی شوراکان دەیکەن . بەم پێیەش لابردنی بەرپرسە حزبیەکان کارێکی ئاسانی ئەندامان دەبێ و وەرگرتنی پۆستە حزبیەکان هیچ ئیمتیازاتێکی سیاسی و مادی نابێ و ئیتر حزب بریتی نابێ لە گروپێکی ڕابەری نەگۆڕ. هەربۆیە ئازادی سیاسی و ڕادەربڕین و فراکسیۆن و گروپی جیاجیای ناوحزب دەبێتە مافێکی سادە و میکانیزمی جێبەجێکردنیشی دڵخوازانە و خود وشیاری و خود چالاکانە دەبێ.

لە پرۆسەی سەپاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆریەتی حزبی بەلشەفیدا ئەم ناکۆکیانە دەردەکەون لە نێوان مۆدیلی حزبێکی کرێکاری کە دەیەوێ هەموو چینەکە بەدەوری ئامانجی شۆڕش لە سیستەمی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی زاڵدا دروست بکا ، لەگەڵ حزبێکی بیرۆکراتیدا دەبینین کە دەیەوێ لە ڕێگای نوخبەیەکەوە مۆدێلێک لە سۆشیالیزم پیادە بکا کە ناکۆکە بە بەشداری زۆربە لەدەسەڵاتدا و دەوڵەت و ئۆرگانەکانی و نەخشەکانی دەکاتە ئیمتیازی کەمایەتیەکی حزبی.

حزب لەڕەوتێکی شۆڕشگێڕانەوە کە دەیەوێ “هەموو چینەکەوە” لەناو خۆیدا یەکگرتوو بکا و مانای واقعی دەدا بە حزبی چینی کرێکار و ئەم مۆدێلە زۆرجیاوازە لەو حزبە بەلشەفیەی کە تەنیا یەک بەش و یەک دەستە و یەک خەت نوێنەرایەتی دەکا و خۆی لە هەموو بەشەکانی تری چینەکە لەناو حزبیشدا جیادەکاتەوە و حزب لە هەموو گروپ و بۆچونە جیاوازەکان بە خەتی ڕابەری پاک دەکاتەوە.

لەم بەشانەی مۆدیلی سیاسی و حزبی بەلشەفی لە دەسەڵاتدا نیشانماندا کە چۆن شکستی ئۆکتۆبەر پێش هەر ناڕۆشنیەکی ئابوری و بەرنامەیەکی ئابوری، بریتی بوە لە شکستی مۆدیلی بەلشەفیزم لە دەخاڵەت پێدانی کرێکاران لە سیاسەت و ئیدارەی کۆمەڵگەدا و بەکارهێنانی ئامڕازی حزب بۆ شۆڕشکردن بەسەر میراتی سیستەمی حوکمی کەمایەتیدا. بەڵام بەبێ تێگەیشتن لە چۆنیەتی شۆڕش بەسەر سیستەمی ئابوری سەرمایەداریشدا ناتوانین لە هۆکارێکی تری سەرەکی شکستی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبەر تێبگەین. هەربۆیە ڕەخنەکەمان دەبێ بچێتە سەر بنەما ئابوریەکانی ئەم مۆدێلە و پەیوەندی لەگەڵ چینی کرێکاردا. لێرەدا دوای باسی مۆدیلی سیاسی حزب دەچینە سەر مۆدیلی ئابوری حزب، کە تەواوکەری ئەو سیستەمەی سۆشیالیزمی دەوڵەتی یان سەرمایەداری دەوڵەتیە. دوای ناسینی ئەم مۆدیلە سیاسی و ئابوریە لە کۆتاییدا دەچینەوە سەر چۆنیەتی جیابونەوەی حزبی بەلشەفی لە چینی کرێکار و لە شۆڕشی سۆشیالیستی ئەم چینە بۆ گۆڕینی سیستەمی سەرمایەداری.

ئاسۆ کمال

——————————————–

سەرچاوەکان:
*1 لینین، پرۆژەی سەرەتایی بڕیارنامەی کۆنگرەی دەیەمی حزب سەبارەت بەلادانی سەندیکالیستی و ئانارشیستی لەحزبدا،ساڵی ١٩٢١، ل ٧٩٠-٧٨٩، فارسی، منتخب اثار.
*2 ئی هێچ کار ،ل ٦٨-٦٩ ، شۆڕشی ڕوسیە، لە لینینەوە تا ستالین،بە ئینگلیزی
*3 هەمان سەرچاوە
*4 لینین، ل ،٧٩٠ پرۆژەی سەرەتایی بڕیارنامەی کۆنگرەی دەیەمی حزب سەبارەت بەلادانی سەندیکالیستی و ئانارشیستی لەحزبدا،ساڵی ١٩٢١، فارسی، منتخب اثار.
*5 ل ٨٢١، لینین، فارسی، منتخب اثار.
https://www.marxists.org/archive/lenin/works/1921/sep/20.htm
*6 لینین، پرۆژەی سەرەتایی بڕیارنامەی کۆنگرەی دەیەمی حزب سەبارەت بەلادانی سەندیکالیستی و ئانارشیستی لەحزبدا، ل ٧٩٠-٧٩١، فارسی، منتخب اثار.
*7ل ٨١٢، لینین، دەبارە مالیات جنسی، فارسی، منتخب اثار.
*8 تۆنی کلێف ،ل٧٠، سەرمایەداری دەوڵەتی لە ڕوسیا، بەزمانی عەرەبی.
*9 هەمان سەرچاوە، ل ٧١.
*10 هەمان سەرچاوە
*11 ئارنست ماندل، دەربارەی بیرۆکراسی، تیۆری “جێنشینی”، فارسی.
https://marxists.catbull.com/…/ma…/works/1973/boorokrasi.htm
*12 هەمان سەرچاوە
*13 هەمان سەرچاوە




بەلشەفیزم چ بنەمایەکی ئەنتەرناسیونالی گۆڕی؟ حزبی کرێکاری یان حزبی کۆمۆنیستەکان… ئاسۆ کەمال

لادانی بەلشەفیزم لە بنەماکانی ئەنتەرناسیونالی کرێکاران بریتیە لە گۆڕینی پێناسی حزب وەک بەشێکی تایبەت لە چینی کرێکار کە خەتێکی سیاسی و بەرنامەیەکی دیاریکراوی هەیە، نەک وەک حزبی هەموو چینی کرێکار، کە مارکس و ئەنگلس پێناسەیان کردبوو. لێکدانەوەی ئەم لادانە گرنگە لەم لێکۆڵینەوەیەدا چونکە ، یەکەم ، زۆربەی مۆدیلی حزبی کۆمۆنیستی سەدەی ٢٠و٢١یش پەیڕەو لە مۆدیلی بەلشەفی دەکەن و ئەمە بە مۆدیلی حزبی چینی کرێکار لەقەڵەم دەدرێ و ئەمە ڕیگری بەردەم یەکگرتوبونی چینەکە و دەورگێڕانی بەشە ڕۆشنبیر و کۆمۆنیستەکەی چینی کرێکارە وەک ڕیکخەر یاخود یەکگرتوکەری چینەکە و مانەوەیەتی لەپەراوێز و سێکتی پاسیڤدا. دووەم، ناسینی ئەم لادانە ئەو خاڵە ڕۆشن دەکاتەوە کە بۆچی ئەم مۆدێلە لە حزبی کرێکاری ئیمکانی هەیە بگۆڕێ بۆ حزبێکی بورژوازی و بیرۆکراتی لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕش و گرتنە دەستی دەسەڵاتدا. سێهەمیش ، ناسینی بنەماکانی حزبی کرێکاری و جیاوازی سەرەکی لە مۆدیلی بەلشەفی حزبە و بەم پێیەش ناسینی مۆدێلی نوێی کۆمۆنیزمە چ وەک حزب و چ وەک دەسەڵات و بەرنامەی ئابوری.
بۆ چونە ناو ئەم باسە پێویستە سەرەتا ئەو بنەمایانەی ئەنتەرناسیونال بخەینەوە ڕوو کە پەیوەندی بە پێناسەی حزبی کرێکاریەوە هەیە و دواتر مێژوو و پرۆسەی گۆڕانکاریەکان لە ناو حزبی بەلشەفیدا شی بکەینەوە.
ئەنتەرناسیونالی یەکەم وەک یەکەم ڕێکخراوی سیاسی کرێکارانی ئەوروپا لە ئۆکتۆبەری ١٨٦٤دامەزرا. یەکێک لەبنەما سەرەکیەکانی ئەم ڕیکخراوەیە بریتی بوو لە:
“خاڵی چوارەم.ئەبێ هەڵەکانی دابەشبونی پێشووی نێوبزوتنەوەی کرێکاری دوبارەنەکرێنەوە و داوای یەکگرتنی خێرای هەموو بەشە دابڕاوەکانی بزوتنەوەی کرێکاری بکرێ.”1 لە دوای شۆڕشی کۆمۆنەی پاریس لە سێپتەمبەری ١٨٧١ەوە مارکس لە ئەنتەرناسیونالدا پێشنیاری بڕیارێک دەکا سەبارەت بە دروستکردنی حزبە سیاسیەکانی چینی کرێکار و دواتر لە ساڵی ١٨٧٢ زیادکردنی ئەم خاڵانەش تێدا دەبێتە بڕیار، کە بەزۆرینەی دەنگ و چەند دەنگێکی ناڕازی و دەنگی هەڵپەساردوو(٢٩بەرامبەر بە٥ و ٨).

لەم بڕیارەدا ئەم بنەمایانە تەئکید لێکراوە: “١.لەخەبات دژی دەسەڵاتی هاوبەشی چینە موڵکدارەکان(سەرمایەداران و خاوەن زەویەکان) کرێکاران ناتوانن وەک چینێک چالاکی بنوێنن تا خۆیان وەک حزبێکی جیاواز و دژ بە هەموو چینە موڵکدارەکان ڕیک نەخەن. ٣.حزب بۆ یەکگرتوکردنی ئەو خەباتە ئابوریەیە کە کرێکاران خۆیان دەستیان پیکردوە و لەهەمان کاتدا بۆ بەهێزکردنی ئەم خەباتەیە دژی دەسەڵاتی سیاسی سەرمایەداران و خاوەن موڵکەکان.”2
ئەوەی لێرەدا هاتوە هەمان بنەمایە کە مانیفیستی کۆمۆنیست ڕایگەیاندبوو کە” کۆمۆنیستەکان حزبێکی جیاواز لەبەرامبەر حزبەکانی چینی کرێکار دروست ناکەن، یان کۆمەڵیک بنەمای سیکتاریستی تایبەت بە خۆیان دانانێن کە بزوتنەوەی کرێکاران لەو شکڵ و قاڵبە بدات.” 3 ئەم هەنگاوە بۆ دامەزراندنی حزبە سیاسیەکانی چینی کرێکار وەک ئاستێک لە گەشەی سیاسی بزوتنەوەی کرێکاری هاتە ئارا، وەک بەرئەنجامی کاریگەری ئەنتەرناسیونالی یەکەم لەسەر ئەم بزوتنەوەیە نەک تەنیا لە ئەوروپا بەڵکو لە ڕوسیا و ئەمریکاشدا حزبی سیاسی کرێکاران لەسەر ئەم بنەمایانە دامەزرا. لە نێو سۆشیال دیموکراتیدا جیاوازی سەبارەت بە فۆرم و ناوەرۆکی کاری حزب هاتەئارا، کە هەرکامەیان بە جۆرێک لایان دا لەو بنەمایانەی ئەنتەرناسیونالی یەکەم بۆ پیویستی حزبی سیاسیان دانا بوو .

فۆرمی یەکەم باسی لە ڕیکخراوەی فراوانی جەماوەری سیاسی دەکرد کە بەشداری کاری پەرلەمانی و ڕۆژنامەگەری و کاری جەماوەری سەندیکایی دەکرد، بەڵام لەسەر شۆڕش و گۆڕینی سیستەمی سیاسی خۆی لادەدا. هەروەک ئەنگلس لە ڕەخنە لەبەرنامەی ئیرفۆرتدا ئاماژەی بە مەترسی ئەم “ئۆپۆرتۆنیزم”ە کرد کە لە قاڵبی پەرلەمانتاریزمێکی بێ دەسەڵاتدا دەیەوێ ئامانجی سیاسی بزوتنەوەکە بەرتەسک بکاتەوە. 4
لە بەشەکانی پێشودا بە درێژی باسمان کرد کە چۆن مەیلێکی ئۆپۆرتۆنیستی و ریفۆرمیستیە بنەماکانی ئەنتەرناسیونالی کرێکارانی گۆڕی سەبارەت بە ناوەرۆکی کاری حزب و دواتر چۆن حزبە سۆشیال دیموکراتەکان بونە بەشێک لە مۆدێلی سەرمایەداری دەوڵەتی و پەرلەمانی بورژوازی ،کە چیتر بەرنامەی شۆڕشی سۆشیالیستیان لەدەستور و بەرنامەیاندا نەما. لەم بەشەدا باسی چۆنیەتی گۆڕینی ئەم بنەمایانە لە لایەن بەلشەفیزمەوە دەکەین.
لادانی بەلشەفی لە بنەماکانی ئەنتەرناسیونال بریتیە لە پێناسی حزب وەک بەشێکی تایبەت لە چینی کرێکار کە خەتێکی سیاسی و بەرنامەیەکی دیاریکراوی هەیە، نەک حزبی هەموو چینی کرێکار.
ئەم پرۆسەی گۆڕانە لای بەلشەفیزم ئاڵوزترە لەچاو گۆڕانی سۆشیال دیموکراتیدا.چونکە؛ یەکەم ، لەڕوسیادا دەورانی شۆڕشی دیموکراتی بورژوازی بوو و وە چینی کرێکار بەشێک لە هێزی ئەو گۆڕانکاریە شۆڕشگێڕانە بوو و بەمەش زەمینەی دروستکرد بۆ ئەوەی بەلشەفیزم وەک باڵێکی شۆڕشگێڕ خۆی لە مەیلی ڕیفۆرمیستی سۆشیال دیموکراتی و مەنشەفیک جیابکاتەوە و ئەم کارە وەک پێویستی شۆڕش لەقەڵەم بدرێ. دووەم، هەڵوێست بەرامبەر بە شەڕی جیهانی یەکەم بوە مەسەلەیەک کە چینی کرێکار و بزوتنەوەی سۆشیال دیموکراتی شەق کرد و دیسانەوە جیابونەوەی بەلشەفیزمی کردە واقعیەتێکی سیاسی. سێهەم، بەلشەفیزم تا کاتی گرتنی دەسەڵات وەک حزبێکی نهێنی و نیمچە نهێنی کاری دەکرد کە هەموو کارەکتەرەکانی وەک سۆشیال دیموکراتەکانی ناو دەسەڵات و پەرلەمان دەرنەکەوتبوو و وە هەمیشە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا بوو.
سەرەڕای ئەم ئاڵۆزیەش بەڵام مۆدێلی بەلشەفی زوو کەوتە بەر ڕەخنەی ترۆتسکی5 و ڕۆزا لۆکسبۆرگ6 ،وە وەک فۆرمێکی حزبی جیاواز لە سۆشیال دیموکراتی و کۆمۆنیستی سەرەتای سەدەی بیست باسی لێوەکراوە. بەڵام لە کاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا ئەم ڕۆحی دەوڵەتەی بەلشەفی جیاوازی سەرەکی خۆی لە بنەماکانی ئەنتەرناسیونالی یەکەمی کرێکاری نیشان دەدا کە لێرەدا دێینە سەر باسکردنی.
لیۆن ترۆتسکی لە ساڵی ١٩٠٤دا لە ڕەخنەی لەم مۆدیلەی حزبی بەلشەفیدا لە کتێبی “ئەرکە سیاسیەکانی ئێمە”دا دەڵێ” ئەم شێوازە لە سیاسەتی ناوخۆی حزبدا بە دۆخێک کۆتایی دێت کە ڕابەری حزب جێگای حزب و دواتر کۆمیتەی ناوەندی جێگای ڕابەری دەگرێ و سەرئەنجام یەک دیکتاتۆر جێگای کۆمیتەی ناوەندی دەگرێت و دۆخێک دروست دەبێ کە کۆمیتە حزبیەکان بەبێ بەشداری جەماوەری خەڵک هەمیشە سیاسەتەکانی خۆیان دەگۆڕن.” *7
ئەم سەنترالیزمە بە تێۆری جێنشینی حزب و نوێنەرایەتی چینی کرێکار دەگات کە لەخوارەوە باسی دەکەین. بەڵام هەر لەم دەورەیەدا ڕۆزا لۆکسبۆرگ ڕەخنەی لەلایەنێکی تری بەلشەفیزم گرت کە پەیوەست بوو بە دیسپلینی ناو حزب . بەلشەفیزم کاتێک حزب دەکاتە نوخبەیەکی ناو چینی کرێکار ئەوا پێویستی بە زاڵکردنی جۆرێک لە دیسپلینیش دەبێ کە جیاوازە لەو خۆدیسپلینەی کە چینی کرێکار لە خەباتی چینایەتیدا نیشانی دەدا.
ڕۆزا لۆکسبۆرگ کە هەر لە ساڵی ١٩٠٤ەوە ڕەخنەی لەم مۆدیلە بەلشەفیە گرت کە حزبی کرێکاری دەبێ پەیڕەو لە “دیسپلینی کوێرانە و سەربازی بکا” . لە بەرامبەر ئەم تیۆریەی حزبی لینیدا لە کتێبی ” چەند پرسیارێک سەبارەت بە ڕێکخستن لە سۆشیال دیموکراسی ڕوسیا “دا دەڵێ” ئەو دیسپلینەی لینین لە خەیاڵیدایە بەسەر کرێکاراندا دەسەپێنری نەک لەلایەن کارگەوە بەڵکو لە ڕێگەی سەربازی و بیرۆکراتیەتی دەوڵەتی ئێستاوە-لەلایەن هەموو میکانیزمی دەوڵەتی مەرکەزی بۆرژوازیەوە. ئایا چ هاوبەشیەک هەیە لە نێوان گوێڕایەڵی ڕێکخراو لەسەر چینی چەوساوە و خود دیسپلینی و ڕێکخستنی خەباتی چینایەتی بۆ ڕزگاری؟ خود دیسپلینی سۆشیال دیموکراتی تەنیا جێگاگرتنەوەی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا بورژوازیەکان نیە بە دەسەڵاتی کۆمیتەی ناوەندی سۆشیالسیتی. چینی کرێکار هەست بە دیسپلینی نوێ بەدەست دەهێنێ ، خود دیسپلینێکی ئازادانەی سۆشیال دیموکراسی، نەک لە ئەنجامی سەپاندنی دیسپلینێک لەلایەن دەوڵەتی سەرمایەداریەوە، بەڵکو بە لەڕەگ هەڵکێشانی ئەم دیسپلینەی سەرمایەداری، ئەو خوە کۆنەی کە بەگوێڕایەڵی و ملکەچ کردنەوە گرتویەتی. *8

ئەم سەنترالیزم و دیسپلینە لەلای بەلشەفیزم کاتێک تێدەگەین کە تیۆری جێنشینی لای لینین بەکامڵی دەخرێتە ڕوو لەکاتی دەسەڵاتدا.
لینین لە کتیبی “نەخۆشی چەپڕەوی مناڵانە لە کۆمۆمنیزمدا دەڵێ” هەمو کەسێک دەزانێ کە جەماوەر دابەش دەبێ بەسەر چینەکاندا، وە دژایەتی جەماوەر بە چینەکان نامومکینە تەنیا بە دژایەتی زۆربەی زۆر نەبێ، بەبێ دابەشکردنی بەپێی سیستەمی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی، بەو توێژانەی کە جێگایەکی تایبەت لە بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیدا دەگرن، وە چینەکان بەشیوەیەکی ئاسایی، لەزۆربەی کاتەکاندا، لانی کەم لە وڵاتە مۆدێرنە هاوچەرخەکاندا، حزبەکان پێشڕەویان دەکەن، وە حزبە سیاسیەکان ، بە شیوەیەکی گشتی، چەند گروپێکی تەقریبەن جێگیر لە کەسانی زۆر ناسراو و بە نفوز و بە تەجروبەوە دەبرێنە پێش، کە پێیان دەڵێن سەرکردەکان. ئەمانە هەموی سەرەتا ئەبجەدیەکانە، ئەمانە زۆر سادە و ڕۆشنن.” 3 لێرەوە لینین بەو ئەنجامگیریە دەگا کە ” دیکتاتۆریەتی حزب و دیکتاتۆریەتی چینەکە؟ و دیکتاتۆریەتی حزبی سەرکردەکان و دیکتاتۆریەتی حزبی جەماوەر؟ ” هیچ جیاوازیەکی نیە و” ئەمە تێکەڵوپێکەڵی فکریە.”9
لەوەڵامی سپارتاکیستەکانی ئەڵمانیا و ڕۆزا لوکسبورگدا کە ڕەخنە لەم تێڕوانینە دەگرن ، لینین دەڵێ” ئەم پرسیارە دێتە خەیاڵ : کێ دەبێ بە دیکتاتۆریەت هەڵبسێ ؛ حزبی کۆمۆنیست یان چینی کرێکار..ئایا دەبێ بەشێوەیەکی مەبدەئی کاربکەین بۆ دیکتاتۆریەتی حزبی کۆمۆنیست یان دیکتاتۆریەتی چینی کرێکار.” 10 بەپێی تیورێەکەی سەرەوەی لینین کۆمەڵگە دابەش بوە بەسەر چینەکاندا و چینەکانیش بەسەر حزبەکاندا و حزبەکانیش بەسەر گروپێکی سەرکردەی نەگۆڕدا.

هەربۆیە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا واتە دیکتاتۆریەتی حزب و دیکتاتۆریەتی کۆمیتەی ناوەندی و دواتریش دیکتاتۆریەتی سکرتێر و لیدەری حزب. ئەمە تیۆری جێنشینی لینینە، حزبی کۆمۆنیست جێنشین و نوێنەری چینی کرێکارە. هەربۆیە دیکتاتۆریەت و بڕیار وسیاسەتەکانی حزبی کۆمۆنیست واتە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا و بەشداری سیاسی و بڕیاری ئەو چینە. لێرەوە جیاوازی نێوان بنەماکانی ئەنتەرناسیونالی کرێکاران لەگەڵ ئەم تیۆری جێ نشینیەی حزبی بەلشەفیدا ڕۆشن دەبێتەوە.

ئیتر حزب نەک هەموو چینی کرێکاری ڕیکخراو نیە بەڵکو جێگر و نوێنەری ئەوە و دیکتاتۆریەتی ئەم بەشە کۆمۆنیستەش هەمان دیکتاتۆریەتی چینەکەیە. واتە مۆدیلی دەوڵەت مۆدێلی دەوڵەتێکی تاک حزبیە، کە لە جێگای چینی کرێکار حوکم دەکا و ئەم دەستەی حوکمڕانەش جێگیرن و بەپێی سەنترالیزمێک کاردەکەن کە دەسەڵاتی نوخبە و تاکە کەسی سەرکردە دەکاتە مۆدیلی حوکمڕانی و سیستەمی سیاسی. بۆ ئەوەی پێویستی سەرهەڵدانی ئەم جۆرە لە تیۆری حزبی سیاسی بناسین پێویستە بچینە سەر لێکدانەوە لە مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی و کارکردی ئەم حزبە لەکاتی دەسەڵاتدا لە بواری سیاسی و ئابوریدا و لێرەوە دەزانین بۆچی فۆرمی بەلشەفی بەرەو بیرۆکراتیزم و جێبەجێکردنی بەرنامەی سەرمایەداری دەوڵەتی چوو؟ وە دەزانین کە بنەما و کارەکتەرە سێکتیەکانی بەلشەفی چۆن بونە ڕۆحی دەوڵەتێکی تاک حزبی و دیکتاتۆری نوخبە و تاکەکەسی و بنەمای پەیڕەوکردن لە بەرنامەی موڵکایەتی دەوڵەتی و سەرمایەداری دەوڵەتی؟ بەلآم پێش ئەوە گرنگە شرۆڤەیەکی ئەم بۆچونەی لینین لەسەر حزب بکەین و بزانین ئەم بەلشەفیزمە چ جیاوازیەکی ڕیشەیی لەگەڵ حزبی کرێکاریدا هەیە.

بنەمای یەکەم کە بەلشەفیزم گۆڕی ئەوەبوو کە، چیتر حزب بریتی نەبوو لە هەموو چینی کرێکار و خەباتی سەرجەم ئەم چینەشی لەخۆدا ڕەنگ نەدەدایەوە، بەڵکو تەنیا ئەو مەیل و بەشەی لە کرێکاران نیشان دەدا کە بەدەوری بەرنامەیەکی حزبیدا کۆبوبونەوە و پەیڕەیان لەیەک ناوەند و دەستەیەک لە ڕابەران دەکرد. ئەمە بەتەواوەتی پێچەوانەی ئەو بنەمایە بو کە مانیفیستی کۆمۆنیست ڕایگەیاندبوو کە” کۆمۆنیستەکان حزبێکی جیاواز لەبەرامبەر حزبەکانی چینی کرێکار دروست ناکەن، یان کۆمەڵیک بنەمای سیکتاریستی تایبەت بە خۆیان دانانێن کە بزوتنەوەی کرێکاران لەو شکڵ و قاڵبە بدات.” بەتایبەتیش لەگەڵ ئەو بنەمایەی ئەنتەرناسیونالی یەکەمدا ناکۆک بوو کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد و دەڵێ” ئەبێ هەڵەکانی دابەشبونی پێشووی نێوبزوتنەوەی کرێکاری دوبارەنەکرێنەوە و داوای یەکگرتنی خێرای هەموو بەشە دابڕاوەکانی بزوتنەوەی کرێکاری بکرێ.” بەلشەفیزم ئەم هەڵەیەی دوبارەکردەوە بەوەی حزبی تەنیا وەک بەشێک و گروپێکی دیاریکراو کە خاوەن بەرنامەیەکی دیاریکراوە دەناساند ،وە مامەڵەی حزبی وەک یەکگرتنی هەموو بەشەکانی بزوتنەوەی کرێکاری نەدەکرد. بەپیچەوانەی بڕیارنامەکەی ١٨٧١ی ئەنتەرناسیونال کە ” حزب بۆ یەکگرتوکردنی هەمو چینە موڵکدارەکان و سەرمایەدارانە” و ” بۆ یەکگرتوکردنی خەباتی ئابوری و سیاسی هەموو چینەکەیە دژی سەرمایەداران و حکومەتەکەیان.” بابزانین ئەم جیاوازیانەی بەلشەفیزم لەگەڵ ئەنتەرناسیونالی کرێکاران و مارکسدا لە کوێوە سەرچوەی گرتوە؟ ئەم لێکدانەوەی لینین لە حزب لە زانستێکەوە سەرچاوەی گرتووە کە بۆ ڕۆشنکردنەوەی پێویستی و چۆنیەتی کاری حزبی سیاسی بورژوازی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا ڕاستە، نەک بۆ حزبێکی کرێکاری کە فەلسەفە وبنەماکانی بون و کارکردنی پێچەوانەی حزبێکی بورژوازیە.

بابزانین ئەم پێناسە لینینیە بۆ حزب کە بریتیە لە پلەکانی “جەماوەر- چین- حزب – سەرکردە” ، یان ئەوەی” چینەکە حزبە و حزبیش سەرکردەیە” ، بۆچی لای چینی کرێکار ئەلف و بایەکی جیاوازە؟ حزبی بورژوازی کە نوێنەری توێژێکە لە چینی بورژوازی دەتوانی ئەم پێناسەیە بکەی و بڵێی کە گروپێکی تەقریبەن جێگرن. چونکە حزبە جۆراوجۆرە بورژوازیەکان بەرئەنجامی ململانێی توێژەکانی سەرمایەن کە لە نێو ئەم چینەدا بەهۆی چڕبونەوەی کەڵەکەی سەرمایەوە بەرژوەندی جیاواز و دژ بەیەکیان هەیە. چینی بورژوازی لەسەر بنەمای کەڵەکەی سەرمایە و پاراستنی سیستەمی سەرمایەداری پەیوەندیەکانی ناوخۆی چینەکە ڕێک دەخا. بێگومان ئەم پەیوەندیانە لە ناکۆکیەکی بەردەوامی نیوان توێژەکانی سەرمایەدایە کە پرۆسەی چڕبونەوەی سەرمایە لەدەستی کەمایەتیەکی چینەکەدا واتە سەرکردەکان و تێکشکانی بەرەبەرەی سەرمایەدارە بچوکەکان وەک یاسایەک چارەنوسی هەموو ململانێ فکری و سیاسی و ئابوریەکانی نێو ئەم چینە دیاری دەکا.

هەربۆیە ئەگەر چی بە گشتی هەموو ئەم حزبە بورژوازیانە پارێزەری سیستەمی سەرمایەداری و کۆیلایەتی هێزی کاری کرێکارانن، بەڵام ئەم حزبانە لەنێوخۆیاندا هەندێ جار دەچنە شەڕی سەروماڵی لەگەڵ یەکتردا. لەنیو چینی کرێکاردا یاسای کەڵەکەی سەرمایە و قازانج دەور ناگێڕێ لە ڕێکخستنی ناوخۆیی ئەم چینەدا، بەڵکو بە پێچەوانەوە یاسایەک کە پەیوەندی ناوخۆی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار دیاری دەکا بریتیە لە خەبات و هاوپشتی چینایەتی نێوان هەموو کرێکاران بۆ گۆڕینی سیستەمی ململانێی سەرمایەداری.
ئەمەش پێویستی بە یەکڕیزی و کاری هەرەوەزی و پێکەوەیی هەموو چینی کرێکارە. لێرەوە جیاوازی بنەڕەتی لە شێوەی حزب و کاری حزبی لای کرێکاران دروست دەکا کە جیاوازە لە حزبی بورژوازی. هیچ بەرژەوەندیەکی جیاوازی ئابوری و ململانێیەک لە نێو کرێکاراندا نیە لەسەر چۆنیەتی دەستگرتن بەسەر کار و بەرهەم و سامانی کەسانی تردا تا پێویست بە پێشبڕکێ و شەڕی سیاسی و سەربازی بکا. هەربۆیە دروستبونی “حزب و سێکتە جێگیرەکان و سەرکردە نەگۆڕەکان” یاسای زاڵ بەسەر گەشەی سیاسی خەباتی چینایەتی کرێکاراندا نیە. هیچ ئەنجامگیریەکی لەم جۆرە کە ،” چینەکە حزبە و حزبیش سەرکردەیە” ،بەو چەشنەی لای بورژوازی یاسایەکی سادەیە لای چینی کرێکار ناتوانێ سازگاربێ، مەگەر ئەوەی ئەم حزبە کرێکاریە ببێتە حزبێکی بیرۆکراتی و لەکاتی بەدەسەڵات گەیشتنیشیدا بگۆڕێ بۆ حزبێکی بورژوازی کەمینە. بەپێچەوانەوە کرێکاران لەناو یەکتردا بەرژەوەندیان لە یەکگرتوبون و نەهێشتنی ناکۆکیەکاندایە، لەبەرئەوەی ڕیگەیان لێدەگرێ وەک هێزێک بتوانن چەوسێنەران لەدەسەڵات بخەن. ئەمە باسی ڕزگاربونی چینێکە بە هەموو پێکهاتە و بەشەکانی و دابەش بونی بەسەر ولات و نەتەوە جیاکاندا. چینێک کە کۆمەڵگەیەکی نوێ بۆ ئینسان دروست دەکا نەک بۆ چین و دەستەیەکی دیاریکراو.

لێرەدا هیچ باسێک لە ڕەوتێکی سیاسی و فکری نیە کە بەهۆی ئایدیۆلۆژیەکەیەوە دەتوانێ کۆمەڵگە بگۆڕێ و یان ئیمتیازی دروستکردنی دەوڵەتی بدرێ بە کۆمۆنیستەکان لەبەرئەوەی لەباری تیۆریەوە دەربڕی هەلومەرجی ڕزگاری چینی کرێکارن. هەربۆیە بەپێچەوانەی فۆرم و میکانیزمەکانی کاری حزبە سیاسیە بورژوازیەکانەوە حزبە کرێکاریەکان بریتی نین لە ” چەند گروپێکی تەقریبەن جێگیر لە کەسانی زۆر ناسراو و بە نفوز و بە تەجروبەوە دەبرێنە پێش، کە پێیان دەڵێن سەرکردەکان.” گرامشی ئەمە زیاتر ڕوندەکاتەوە کە حزب و یەکێتی کرێکاری ڕیکخراوکردنی خواستی کۆلێکتیڤ و هاوبەشی چینی کرێکارە، کە دەیەوێ دنیای سەرمایەداری بگۆڕێ.

ئەم خواستە هاوبەشە دروست نابێ ئەگەر جەماوەری ئەم چینە نەیەنە مەیدانی سیاسەتەوە. حزب ئەو ئامڕازیە کە ئەم هاتنە مەیدانە ڕێکدەخا و چالاکی دەکا و جەماوەر ڕوناکبیر دەکا و ریفۆرمی مۆراڵی تیادا پێک دێنێ. بەڵام حزب نەک وەک توێژ و کاتیگۆریەکی کۆمەڵایەتی بەڵکو وەک چینێک کە دەیەوێ دەوڵەتێک دروست بکا. چین حزب دروست دەکا ، وەحزبەکان شەخسیەتی دەوڵەت و حکومەت پێک دێنن. حزب “ڕۆحی دەوڵەتە”.
ئایا پرۆسەی ئەم دروستبونەی حزب چۆنە؟ هەموو چینێک ڕۆشنبیرانی خۆی هەیە. ئەمانە دەربڕینێکن لە گەشەی ستراکتۆری چینەکەیان و نوێنەرایەتی بەردەوامبونێکی مێژوویی دەکەن.ئەم کاتیگۆری و توێژی ڕۆشنبیرەی چینی کرێکار بە شێوەیەکی مێژوویی دروست دەبن ،لە ژێرکاریگەری گشتی لە کۆمەڵگەدا و بەپێی هەلومەرجی دروستبون ، ژیان و گەشەی چینەکەوە ،تا ئەرکی خۆیان نەک تەنیا لە بواری ئابوری بەڵکو لە مەیدانی کۆمەڵایەتی و سیاسیشدا جێبەجێ بکەن، بەتایبەت لەوەڵامدانەوە بە مەسەلە ئاڵوزەکانی دەسەڵات پەیداکردنی چینەکە. لەدرێژەی ئەم باسەدا کە چۆن گروپە جیاوازەکان دروست دەبن ؟ گرامشی دەڵێ؛”دروستبونی گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستیەکان لە ناو چینی کرێکاردا کێشەیەکی ئاڵۆزە لە بەرئەوەی کە فۆرمی جۆراوجۆر وەردەگرن کە لە مێژووی ڕاستەقینەی شکڵگرتنی توێژ و کاتیگۆری جیاوازی ڕوناکبیرانی ئەم چینەوە هاتون.
بەڵام خۆجیاکردنەوەی ئەم گروپانە وەک سێکتی جیاجیا بەمانای زاڵبونی“سێکتاریزمە کە ناسیاسی بونە”. ئەم گروپانە ناتوانن حزبی سیاسی چینی کرێکار دروست بکەن تالەم سێکتانە ڕزگاریان نەبێ. حزبی سیاسی کرێکاری پێویستە بریتی بێت لە کۆکردنەوەی هەموو هەوڵ و گروپ و بەرنامە پراتیکیەکانی سەرتاسەری چینەکەی دژ بە دەسەڵاتی سەرمایەداری. حزب خۆی وشیاربونەوە و گەشەکردنی ئەم خواستە کۆلێکتیڤ و هاوبەشەیە لەناو ئەم چینە و توێژە ڕوناکبیرەیدا.

ئەم حزبە کاتێ لە کۆمەڵگەدا دەردەکەوێ کە ” لێکدانەوەیەک لەسەر ستراکتۆری کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە هەبێ و نوێنەرانی هەوڵی خەبەرکردنەوەی ئەو خواستە هاوبەشە هەبێ و لە شکستەکانی ڕابردووی بکۆڵێتەوە” . هەروەها “کاتێک ئەم حزبە دەبیتە پێویستیەکی مێژوویی کە هەلومەرج بۆ “سەرکەوتن” ، و بۆ گەشەی بونی بە دەسەڵاتی دەوڵەتی، لانی کەم لە پرۆسەی دروستبوندا بێت. وە ئەم دۆخە ڕێگە بە گۆڕان وئیڤۆلوشنی ئایندەی بدا و ئەم پێشکەوتنانە بەچاو ببینرێ.” تێگەیشتنی مارکس و ئەنگلس لەم تێگەیشتنە بەرتەسک و سیکتاریستیە جیاواز بوە کە تا ئێستا زاڵە بەسەر هەموو بەشانەی بەناوی مارکسیزم ، لینینزم، ترۆتسکیزم ، ماویزم و حیکمەتیزم و هتد لەسەدەی ٢٠و تائێستاش هەرلەو قاڵبانەدان. ئەوان کۆمۆنیزمیان وا لێکداوەتەوە کە “ئامانج و مەیلە گشتیەکانی چینی کرێکار لە دۆخی گشتی خۆیەوە سەرهەڵدەدا کە لەوێدا خۆی دەدۆزێتەوە. ئەم ئامانج و مەیلانە لە هەموو چینەکەدا پەیدا دەبێ، هەروەها بزوتنەوەکەی فۆرمی زۆر جۆراوجۆر لە سەریدا ڕەنگ دەداتەوە، کەم تا زۆر خەیاڵی یاخود کەم تا زۆر پەیوەندیدار بەو هەلومەرجەوە کە چینەکەی تێدایە.”11

ئەمە زانستی ئاناتۆمی سیاسی چینی کرێکار و خەباتە چینایەتیەکەیەتی . بەم پێی ئەم زانستە حزبی کرێکاری سەرەڕای بەرنامە و ڕەوت و مەیلە جیاجیاکانی نێو چینی کرێکار دەتوانێ هەموو ئەم بەرنامە و مەیل و ڕابەرانە جۆراوجۆرانە لەیەک قاڵبی حزبیدا کۆبکاتەوە ، چونکە بنەمای پێویستی حزبی کرێکاری وەک ئەنتەرناسیونالی کرێکاری دەڵێ ” بۆ یەکگرتوکردنی هەمو چینە موڵکدارەکان و سەرمایەدارانە” و ” بۆ یەکگرتوکردنی خەباتی ئابوری و سیاسی هەموو چینەکەیە دژی سەرمایەداران و حکومەتەکەیان.” کەواتە حزبی چینی کرێکار دەبێ هەموو ئەو گروپە سیاسی و ڕیکخراوە جەماوەریانەی کرێکاران لە گشتێکدا دژ بە چینی بورژوازی و حکومەتەکەی کۆبکاتەوە لەبەرئەوەی کە” ئامانجی کۆتایی خەباتی سیاسی چینی کرێکار ڕزگاری ئابوری کرێکارانە و هەموو بزوتنەوەیەکی سیاسی تەنیا دەبێ وەک وەسیلە چاوی لێ بکرێ”12 حزبی کرێکاری وەک ئەم ئامڕازە سیاسیە خۆی لەسەر بنەمای ململانێی مەیلەکان
دروست نەبوە و ئامانجی یەکلاکردنەوەی ململانێی نێو چینی کرێکار نیە، وەک لە حزبی بورژوازیدا وایە.

بەپێچەوانەوە حزب لێرەدا ئەرکی نەهێشتنی ئەو ناکۆکیانەی نێو چینی کرێکار و یەکگرتوکردنی سەرجەم چینەکەیە و دواتریش کۆتایی هێنان بە خودی پێویستی حزب و دەسەڵاتی سیاسی حزبە لە کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستیدا. کێشەی بەلشەفیزم لەگەڵ ئەم بنەمایانەی ئەنتەرناسیونالی کرێکاریدا لەوەشدایە کە ئەم فۆرمە بەلشەفیە لە حزب، تەنیا یەک بەش و زیاتریش نوخبەیەک لە ڕۆشنبیران بە خاوەنی حزب دەزانێ، کە بە بەرنامەیەک و هێڵێکی سیاسی خۆی لە باقی چینەکە جیادەکاتەوە. ئەم جیابونەوەیە بە مانای هێشتنەوەی حزبە وەک کەمایەتیەک و ئەم سێکتەش دواتر لەناو خودی حزبیشدا بەردەوام ڕوو لە چڕبونەوە لە دەستەیەکی هەڵبژێردراودا دەکا کە میکانیزمەکانی مانەوەی ئەم دەستەیە مسۆگەر دەکا. هەربۆیە لای لینین حزب لەکۆتاییدا بریتیە لە ” گروپێکی تەقریبەن جێگیر لە کەسانی زۆر ناسراو و بە نفوز و بە تەجروبەوە دەبرێنە پێش، کە پێیان دەڵێن سەرکردەکان” نەک لە هەموو چینی کرێکار کە دەیەوێ کۆمەڵگەیەکی دوور لەدەسەڵاتی سیاسی کەمایەتی و نوخبە دامەزرێنێ.
هەربۆیە حزبی کەمایەتی بۆ حوکم کردن بەسەر چینی کرێکار و کۆمەڵگەدا بەناچاری فۆرمێکی بیرۆکراتیش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ . بیرۆکراتیزم حوکمی کەمایەتیە لە بنەڕەتدا و نیشانەی جیابونەوەی حزبە لە سەرجەم چینەکە. لە کاتێکدا حزب جێگای چینی کرێکار دەگرێتەوە و سەرکردەش جێگای حزب دەگرێتەوە، ئیتر حزب و سەرکردە وەک کەمایەتیەک حوکمی چینەکە دەکەن بەناوی نوێنەرایەتیەوە، ئەمە لە کۆتاییدا دەوڵەتێکی بیرۆکراتی و دیکتاتۆری فەردیش بەرهەم دەهێنێ. هەربۆیە بیرۆکراتیزم لە دەولەتی سۆڤیەتدا بەرهەمی ڕاستەوخۆی سیاسەتی ئابوری نەبوە ، وەک مەنسور حیکمەت دەڵێ 13،بەڵکو بەرهەمی مۆدیلی سیاسی سۆشیالیزمی دەوڵەتی کە کە بەلشەفیزم نوێنەرایەتی دەکا و لەسەرەتاوە لە هەناوی حزبدا بوە و دواتر کە ئەم ڕۆحی دەوڵەتە دەبێتە دەوڵەتی بەلشەفی یەکسەر نیشانەکانی دەبینین.

هەربۆیە مانەوەی توخمی سیکتاریزم لە بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستیدا نیشانەی ڕەنگدانەوەی نەبونی ئەو وشیاریە چینایەتیەیە سەبارەت بە خواستی هاوبەشی کرێکاران و مانەوەی سیکتاریزم بەمانای نەبونی دۆخی سەرکەوتنە و دروستنەبونی ئەو فشارەی پیویستی مێژووییەیە. هەربۆیە سێکتاریزم ڕوو لە فراکسیۆنیزم دەکا و ناتوانێ لە ناوخۆی حزب و چینی کرێکار لەو قۆناغانەدا کە توشی گۆڕانی هەلومەرجی دەرەوە دەبێ بەشێوەی فراکسێۆنی دەورەی ڕاگوزەری تێپەڕێنێ تا دواتر لە ڕیگەی یەکێتی ئیرادە و سەنترالیزمێکی دیموکراتیەوە سەرجەم ئاستەکانی حزب و بزوتنەوەی کرێکاری وەک بزوتنەوەیەکی سەراسەری و یەکپارچە کۆبکاتەوە. بەگشتی کاتێک ئەم جیابونەوە سێکتاریستیانە دەبێ لە ناو چینێکدا پێویستە ئەو”بنەما و مەبدەئە دیاریکراوەکانە چاک بکرێ ” کە زاڵن.

لێرەوە جیاوازی نێوان خۆدیسپلینی ڕۆزا لۆکسبۆرگ لەگەڵ دیسپلینی بیرۆکراتی لینین تێدەگەین.
ئەم حزبە سێکتاریستە نەک وەک ” ڕیکخراوکردنی خواستی کۆلێکتیڤ و هاوبەشی چینی کرێکارە، کە دەیەوێ دنیای سەرمایەداری بگۆڕێ. ” بەڵکو وەک توێژ و کاتیگۆریەکی کۆمەڵایەتی کە سێکتێکی تایبەت بە خۆی هەیە و دیسپلینێکی دیاریکراوی هەیە کاردەکا . خۆدیسپلینیەک کە کرێکار لە خەباتی چینایەتیەوە فێری دەبێ و پشت ئەستورە بە ئامانجی کۆمەڵایەتی گۆڕینی کۆمەڵگەی ئینسانی ، لەم حزبەدا جێگای نیە و لە جیاتی ئەو دیسپلینی کوێرانەی سەربازی جێگای دەگرێتەوە.

بیرۆکراتیەت لەگەڵ ئەم سێکتاریزمدا دوانەن و تەواوکەری یەکترن. کاتێک سێکتاریزم دەبێتە قاڵبی حزب و بزوتنەوەیەک ئەوا میکانیزمی کارکردنی ئەم حزب و گروپە بیرۆکراتیانە دەبێ. کێشانی ئەو سنورانەی کە حزب و گروپەکە خۆیان لە یەکتری پێ جیادەکەنەوە دەبێتە شێوازی جیابونەوەی ئەم گروپی ڕۆشنبیرانە لە چینەکەش.
لەم حاڵەتەدا کە لیدەرەکان و جەماوەر هاوئاهەنگ نابن ئەوا “ڕابەرەکان” توشی شەلەل دەبن و حاشیەیی دەبن. “لە نەبونی پەیوەندی ئۆرگانی لە نێوان ڕوناکبیران و جەماوەری کرێکاراندا یان کورتکردنەوەی ئەم پەیوەندیە بۆ پەیوەندی بیرۆکراتی “ڕابەری” بە “ئەندامانەوە” ، ئەم ڕوناکبیر و ڕابەرانە دەبنە تاقم و دەستەیەک کە خۆیان بە “سەربەخۆ” لە چین دەزانن و خۆیان “بەدەوڵەت” دەزانن. هەربۆیە توشی کاردۆنیزم دێن، واتە هەوڵنەدانی لیدەر بۆ قەناعەت پێکردنی ئەو کەسانەی لیدەریان دەکا و داوای دیسپلین و ملکەچیان لێ دەکات بەبێ نیشاندانی عەقلانیەت. لە کاتێکدا لە حزبی کرێکاریدا ئەبێ لە گروپی لیدەری بپرسرێتەوە نەک ملکەچی بیت. ئەمە جیاوازی فەلسەفەی حزبی کرێکاریە لە حزبی بورژوازی کە سەرەوە خزمەت دەکا نەک سەروەر بێت.

لە کتێبی “میری مۆدێرن”دا گرامشی ،باسی سەنترالیزمی دیموکراتیک وەک پێچەوانەی سەنترالیزمی بیرۆکراتیک دەکا. ئەو باسی پەیوەندی “ئۆرگانیکی” بەشەکانی حزب دەکا نەک دابەشکردنی پۆستەکانی ڕابەری و ئەندام و ملکەچی خوارەوە بۆسەرەوە. سەنترالیزم لە بزوتنەوەی کرێکاریدا “مانای جێگیرکردنی بەردەوامیە لە ڕیکخراوکردنی بزوتنەوە ڕاستەقینەکەدا ، وەک یەک بونی ئەو هێزەی خوارەوەیە لەگەڵ بڕیارەکان کە لە سەرەوەیە، بەشداری بەردەوامی ئەو توخمانەیە کە لە خوار پلەدارەکانەوە دێن و بەرزکردنەوەی ئەم توخمانەی خوارەوەیە لە چوارچیوەی دەزگای لیدەرشیپی کە زەمانەتی بەردەوامی و کۆکردنەوەی ڕیکوپێکی تەجروبەکان دەکا”. ئەمە نمونەی “ڕۆحی دەوڵەت”ی کاتی کرێکارانە کە لە حزبی کرێکاریدا خۆی وەکو ئەنتی تێزی حزبی بیرۆکراتی بورژوازی نیشان دەدا ، پێمان دەڵێ کە چۆن چینی کرێکار لە ئێستاوە لە قوتابخانەی حزبدا خۆی ڕادەهێنێ لەسەر دژایەتی بیرۆکراتی “فەرمانبەرانی دەوڵەت” و هەڵوەشانەوەی حزب ودەوڵەت و بیرۆکراتیەتەکەی.

دواتر لە پراتیکی حزبی بەلشەفی لەکاتی دەسەڵاتدا ئەم ڕاستیە دەبینین کە “دەرکەوتنی بیروکراتی نیشانەی پڕبونی گروپی لیدەرە کە دەبێتە هێزێکی محافەزەکار و داخراو کە لەدایک بونی هێزی ئۆپۆزسیۆن دەخنکێنێ، هەرچەند ئەو هێزانە هاوئاهەنگیش بن لەگەڵ بەرژەوەندیە سەرەکیە زاڵەکانیشدا.” هەربۆیە گرامشی بیروکراتیەت وەک خەتەرترین پەیوەندی شاراوە باس دەکا و وەک هوبسبام دەڵێ “گرامشی ئاگاداربوە لە خەتەری بیرۆکراتی و مەرکەزیەتی بیرۆکراتی و دژی گەشەی ستالینی بوە لە سۆڤیەتدا و ئەمە کێشەی لە زینداندا بۆ دروست کردوە. ئەمە هەمان ئەو هوشداریانەیە کە مارکس دەیدات کاتێک دەڵێت”چینی کرێکار دەبێ خۆی لە نوێنەرانەکانی و فەرمانبەرەکانی بپارێزێ” و فێرمان دەکا کە حزب و سیاسەت ئامڕازن بەدەست چینی کرێکارەوە بۆ ئامانجی کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەی سەرمایەداری و جیاوازی چینایەتی و هەرکات ئەم ئامڕازانە پیرۆزکران ئەوا بزانن کە ئامانجەکە لە پیرۆزی کەوتوە.

بەڕۆشن بونەوەی ئەم گۆڕانکاریانەی بەلشەفیزم بەسەر مۆدیلی حزبی کرێکاری جێگا مەبەستی ئەنتەرناسیونالی یەکەمی کرێکاراندا هێنای ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە کێشەی مۆدیلی بەلشەفی تەنیا ستالین نیە ، وەک ترۆتسکی و تۆنی کلێف دەڵێن ،یان “نەبونی بەرنامەی ئابوری نیە” وەک مەنسور حیکمەت دەڵێ بەڵکو مۆدیلی ئەو سۆشیالیزمەیە کە خۆی لە حزب و دەوڵەت و ئابوریدا وەک پاکێجێک نیشان دەدا. مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی. هەربۆیە وەک لەسەرەتاوە وتمان پێویستە بچینە سەر لێکدانەوە لە مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی و کارکردی ئەم مۆدێلی بەلشەفی لەکاتی دەسەڵاتدا لە بواری سیاسی و ئابوریدا و لێرەوە دەزانین بۆچی فۆرمی بەلشەفی بەرەو بیرۆکراتیزم و جێبەجێکردنی بەرنامەی سەرمایەداری دەوڵەتی چوو.کە لەبەشەکانی داهاتودا درێژە بە شرۆڤەی مۆدیلی سیاسی و ئابوری بەلشەفی دەدەین بۆ تێگەیشتن لە سەرجەم ئەم مۆدیلەی سۆشیالیزمی دەوڵەتی.

ئەوەی ئەنجامگیری ئەم بەشەیە گەڕانەوەیە بۆ ئەو بنەمایەی ئەنتەرناسیونالی یەکەمی کرێکاران لەسەر پیویستی بونی حزبە کرێکاریەکان وەک حزبی هەموو چینەکە و کارکردنی ئەم حزبە بۆ یەکخستنی خەباتی سیاسی و ئابوری دژی سەرمایەداران و گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی لەلایەن هەموو چینی کرێکارەوە بۆ گەیشتن بەڕزگاری ئابوری و نەهێشتنی چینەکان و کۆمەڵگەی چینایەتی. ئەم مۆدێلە لە حزبی کرێکاری دەتوانێ وەڵامی ئەو هەموو دابەشکردن و جیابونەوانە و لەیەکتر دابڕانە بداتەوە کە ئێستا ڕیزەکانی بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستەکان دەرگیرین و خستونیەتە پەراوێزی ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خەباتی چینایەتی کرێکارانی لاوازکردوە. بەتایبەت ئەم باسە لەم دەورانە شۆڕشگێڕانەی جیهانی ئەمڕۆدا چارەنوسی ئەم بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەی ئێستای دژی نیولیبرالیزم و سەرمایەداری گلۆباڵ دیاری دەکا بەوەی بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی دەبنە هیزێکی کۆمەڵایەتی خاوەن هەژمونی سیاسی و حزبی کە وەک بەدیلی سەرمایەداری جارێکی تر هێزی چینایەتی خۆیان نمایش بکەن یان هێشتا درێژە بە مێژووی مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی شکستخواردووی سەدەی ٢٠ و بەلشەفیزم دەدەین؟ ئەمە ئەو ڕەخنەیەیە کە دەبێ بەپراتیکی لە خۆمانی بگرین تا بتوانین لەم پاژنەی ئەشیلەی سێکتاریزم ڕزگاربین.

—————————————–

سەرچاوەکان
*1 مارکس، ئەنتەرناسیونالی کرێکاران، ١٨٦٤
https://www.marxists.org/history/international/iwma/documents/1864/rules.htm
*2 مارکس، بڕیارنامەی ئەنتەرناسیونال ، ١٨٧٢
https://www.marxists.org/archive/marx/iwma/documents/1872/hague-conference/resolutions.htm2
*3 مارکس و ئەنگلس، مانیفیستی کۆمۆنیست
https://www.marxists.org/kurdi/marx/babetekan/marx_1848_manifesti_komonist.pdf
*4 ئەنگلس ، ڕەخنە لە بەرنامەی ئیرفۆرت
https://marxists.catbull.com/archive/marx/works/1891/06/29.htm
*5 ترۆتسکی ، کتێبی “ئەرکە سیاسیەکانی ئێمە” https://www.marxists.org/archive/trotsky/1904/tasks/ch04.htm
*6 ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، پرسیارە ڕیکخراوەییەکان
https://marxists.catbull.com/archive/luxemburg/1904/questions-rsd/ch01.htm
*7 ئارنست ماندل، سەبارەت بە خۆڕیکخراوەیی چینی کرێکار و حزبی پێشڕەو، https://www.marxists.org/farsi/archive/mandel/works/1990/khod-sazmandehi-hezb.htm
*8 ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، پرسیارە ڕیکخراوەییەکان
https://marxists.catbull.com/archive/luxemburg/1904/questions-rsd/ch01.htm
*9 لینین ، نەخۆشی چەپڕەوی مناڵانە لە کۆمۆنیزمدا
https://www.marxists.org/arabic/archive/lenin/1920-lwc/05.htm
*10 هەمان سەرچاوە
https://www.marxists.org/arabic/archive/lenin/1920-lwc/05.htm
*11 گرامشی ، پەڕاوەکانی زیندان، سێکتاریزم و بیرۆکراتی لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا
http://www.asokamal.com/index/?p=1577
*12
http://www.asokamal.com/index/?p=1750
*13 ttp://hekmat.public-archive.net/ هێڵه ‌سه‌ره‌کییه‌کا‌نی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستی له‌ ئه‌زموونی شۆڕشی کرێکاری له‌ سۆڤێت، مه‌نسوور حیکمه‌ت




مۆدیلی سۆشیالیزمی بەلشەفی چی بوو؟ … ئاسۆ کەمال

بەلشەفیزم هەم لە مەسەلەی جەنگی جیهانی یەکەم و هەم لەمەسەلەی دەسەڵات گرتن لە ڕوسیادا لە مەنشەفیەکان و سۆشیال دیموکراتی جیاواز بوو. بەڵام ئایا مۆدیلی سیاسی و ئابوری بەلشەفیزم چ جۆرێک لە سۆشیالیزم بوو؟ ئەم پرسیارە لە بەراورد لەگەڵ جیاوازی بەلشەفیزم لە سۆشیال دیموکراتی مەنشەفیزمدا دەرناکەوێ بەڵکو لە هەنگاوەکانی دەوڵەتی سۆڤیەت و ئاکامەکەیدا خۆی نیشان دەدا. هەربۆیە بۆ ناسینی سۆشیالیزمی بەلشەفی دەبێ لیکۆڵینەوەکەمان بەرینە سەرناسینی دەوڵەتی بەلشەفیەکانی ڕوسیا.
لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا شەپۆلێکی بەهێزی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کرێکاری ئەوروپای گرتەوە و لە ڕوسیادا ئەم بزوتنەوەیە تێکەڵاوی شۆڕشی دیموکراتی دژی قەیسەریەت بوو وە بەهۆی بەلشەفیزمەوە توانی تا ئاستی شۆڕشێکی سۆشیالیستی هەنگاو هەڵگرێ.

شۆڕشی ڕوسیا بوە زەمینەی دەرکەوتنی جیاوازیەکانی بەلشەفیزم لە سۆشیال دیموکراتی و مەنشەفیزم. جیاوازی سیاسی بەلشەفیزم درێژەی ئەو خەتە شۆڕشگێڕانەی سۆشیال دیموکراتی بوو کە ڕەخنەگری ڕیڤیژنیزمی برنشتاین بوو کە تیکەڵاوێکی ئۆپۆرتۆنیزم و ریفۆرمیزم بوو ،کە لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە بوە خەتی ڕەسمی سۆشیال دیموکراتی ئەنتەرناسیونالی دووەم . لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم و سەرهەڵدانی قەیرانی شۆڕشگێڕانە لە ئاستی ئەوروپادا ئەم جیاوازیە چوە ئاستێکی سیاسی باڵا و لە مەسەلەی هەڵوێست بەرامبەر بە سیستەمی سیاسی سەرمایەداری و پەرلەمانتاریزم و دەوڵەتدا چڕبوەوە.

لینین بە کتێبی “دەوڵەت و شۆڕش”1 هەوڵیدا وەڵامێکی تیۆری بەم پێداویستی گۆڕانکاریە بداتەوە . ئەو لە ڕوانگەی سیاسی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریەوە مۆدیلی سیاسی دەوڵەتی کرێکاری داهاتووی خستەڕوو. تێزی” دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا” بوە ناوەرۆکی مۆدیلی سیاسی بەلشەفیەکان و لە شۆڕشی ئۆکتۆبەردا ئەم مۆدیلەیان پیادەکرد لەگەڵ گۆڕانکاریەکدا کە دیکتاتۆری حزبیان بەهەمان دیکتاتۆری چینی پرۆلیتاریا لەقەڵەم دا. ئەم شۆڕشە لەڕوسیادا لە دوای یەکلاکردنەوەی مەسەلەی دەسەڵاتی سیاسی، مەسەلەی مۆدیلی ئابوری ڕوبەڕوی بەلشەفیەکان کردەوە. بەلشەفیەکان سەرەتا بەرنامەی کۆمۆنیزمی جەنگی و دواتر سەرمایەداری دەوڵەتیان کردە مۆدیلی ئابوری لە ڕوسیادا. ئەم مۆدیلە سۆشیالیستیەی بەلشەفیەکان ، کە لە ئاستی مۆدیلی سیاسی کە دیکتاتۆری حزبی بوو، وە لە ئاستی ئابوریدا کە سەرمایەداری دەوڵەتی بوو، مۆدیلێکی لە سۆشیالیزمی دەوڵەتی دروستکرد. لەم مۆدێلەدا حزب ودەوڵەت سۆشیالیزم پیادە دەکەن بەپێی بەرنامەیەکی سیاسی و ئابوری دیاریکراو و نەخشەداڕیژراو و لەسەرەوە . ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە سەرەڕای جیاوازی سیاسی بەلشەفیزم لە سۆشیال دیموکراتی، بەڵام بەلشەفیزم هەمان تێروانینی سۆشیال دیموکراتی بۆ ئابوری سەرمایەداری دەوڵەتی هەیە .

ئەوەی لە مەیدانی سیاسیدا دەیبینین کە گۆڕانکاری لە تێڕوانین بۆ دەوڵەتی بورژوازی و سیستەمی پەرلەمانی بورژوازی دروست بوە، لەم مەیدانە ئابوریەدا نایبینین. ئەوەی ئێمە لەم لێکۆڵینەوەدا بەدوایەوەین ئەوەیە کە ؛ پەیوەندی نێوان حزبی بەلشەفی و ئەم مۆدیلە سیاسی و ئابوریەی دەولەت و موڵکایەتی و پەیوەندی چینی کرێکار بە بەرهەمهێنان و هۆیەکانی بەرهەمهێنانەوە چیە؟ ئایا ئەم مۆدیلە سۆشیالیستیە چ گۆڕانێکی لە بنەماکانی بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستیدا دروستکرد؟ وە ئایا چۆن گۆڕانی بەسەر حزبی کرێکاری بەلشەفیشدا هێنا ؟ هەروەها ئەم مۆدێلەی سۆشیالیزمی دەوڵەتی چۆن بزوتنەوە کرێکاری و کۆمۆنیستی لە چینی کرێکار و خەباتی بۆ ڕزگاری لە سیستەمی سەرمایەداری دورخستەوە؟
لەم لێکۆڵینەوەدا گرنگیمان بەو هەوڵانەی کۆمۆنیستەکانی تر داوە وەک ترۆتسکی و تۆنی کلێف و مەنسور حیکمەت لە شرۆڤەی ئەم مۆدیلەی بەلشەفیدا ،بەڵام جیاوازی ئەم باسەی ئێمە لەو باس و لێکۆڵینەوانە ئەوەیە ،کە کێشە تەنیا لە “نەبونی بەرنامەی ئابوری” بەلشەفیەکاندا نیە وەک مەنسور حیکمەت دەڵێ2 ، یاخود مەسەلە ئەوەنیە کە “دوای لینین ستالینێک دەبێتە ڕابەری حزبی بەلشەفی، وەک ترۆتسکی*3 و تۆنی کلێف *4لێکدانەوەی بۆدەکەن. بەڵکو کێشەکە لە خودی مۆدیلی سیاسی و ئابوری بەلشەفیەکان لە کاتی لینین و دوای ئەویشدایە .وە کێشە لە پەیوەندی حزبی بەلشەفی بە چینی کرێکار ودەوری بەلشەفی لە خەباتی چینایەتی بۆ گۆڕینی سەرمایداریدایە.

ئێمە لە بەشی ١و٢ی ئەم کتێبەدا 5*بە درێژی لەسەر ئەم جیاوازیە میتۆدۆلۆژیە دواین ،کە کۆمۆنیزم کراوەتەوە لێکدانەوەی دەوری کەسایەتیەکان و بەتایبەت ستالین یاخود تەنیا دەوری حزبێک وەک بەلشەفی لەو مێژووەدا . هەربۆیە ئێمە لێرەشدا ئەو میتۆدەی پشت بە لێکدانەوەی خەباتی چینایەتی و دەوری چینی کرێکار دەبەستێ بە بنەما وەردەگرین، نەک لێکدانەوەکان لە تاکەکەس و حزبێکدا بەرتەسک بکەینەوە.

ئەم میتۆدە ڕیگەمان پێدەدا کە لەو باکگراوندە نۆستالجیایە دوورکەوینەوە کە مێژووی کۆمۆنیزمی سەدەی بیستی لەسەر بنیاتنراوە و بوەتە بەشێک لە کەلتوری کۆمۆنیستەکان، کە لەگەڵ هەر دەست بردن بۆ ڕەخنەیەکی ڕیشەیی و ڕادیکال لە تەجروبەی سۆڤیەت و لینین دا ئەم نوستالجیایە ڕێگردەبێ لەوەی کە بنەمای گرێ کوێرەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم بدۆزینەوە.
بۆناسینی مۆدیلی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری سۆشیالیستی بەلشەفیەکان دەبێ شرۆڤەی مێژوو و بەرنامەی حزبی بەلشەفی لەشۆڕشەکانی ١٩٠٥ و شوبات و ئۆکتۆبەری ١٩١٧دا ،وە لێکۆڵینەوە لە حکومەتی بەلشەفیەکان و هەنگاوە ئابوریەکانی دەوڵەتی سۆڤیەت بکەین.

ئەوەی ئێمە دەمانەوێ لەم لێکۆڵینەوەیەدا بیدۆزینەوەیە پەیوەندی نێوان سەرمایەداری دەوڵەتی و مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی بەلشەفیەکانە. لەم ڕیگەیەوە دەمانەوێ ئەوە بخەینە ڕوو کە لە ئەنجامی ئەم پرۆسەیەدا مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی لە ئاستی ئابوری و سیاسیدا خاڵە هاوبەشەکانی لەگەڵ سەرمایەداری دەوڵەتی و حکومەتی بیرۆکراتی سۆڤیەت و مۆدیلی حزبی بەلشەفیدا چیە؟

ئەمە فاکت و ڕاستیانە تێگەیشتنێکی تەواو جیاوازمان دەداتێ لەوەی کە تائێستا لەلایەن ترۆتسکی و تۆنی کلێف و مەنسور حیکمەت و زۆرێک لە کۆمۆنیستەکانی تر خراونەتەڕوو، کە بەگشتی ئەم لێکدانەوانە گۆڕانی ئابوری و سیاسی ڕوسیا بە کاری دوای مەرگی لینین و سیاسەتی ستالینی دەزانن. من دواتر دەچمە سەر ڕەخنە لەم بۆچون و شرۆڤانەی پێشووی سەبارەت بە مۆدیلی سۆشیالسیتی بەلشەفیەکان و هۆکارەکانی شکستی شۆڕشی سۆشیالیستی لەڕوسیادا ،چونکە پێویستە لە سەرەتادا چوارچیوەی گشتی مۆدیلی سیاسی و ئابوری بەلشەفی بناسێنین، تاکو بەرتەسکی و نادروستی ئەو تێگەیشتنانەی کۆمۆنیستەکانی پێشوومان بۆ دەرکەوێ لە نەبینینی بەلشەفیزم وەک مۆدێلێک لە سۆشیالیزمی دەوڵەتی و هاوبیری لێکدانەوانەکانیان لەگەڵ مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی بەلشەفیەکاندا.

دوالیزمی بیرۆکراتی و سەرمایەداری دەوڵەتی

بۆچونەکانی ترۆتسکی و تۆنی کلێف و مەنسور حیکمەت لەو شوێنەدا لەگەڵ یەکتر هاوڕان لەسەر ئەوەی کە مۆدیلی سیاسی حزب و دەوڵەتی بەلشەفی کاتی لینین کۆمۆنیستیە و کێشەی بنەڕەتی نیە و حکومەتی کرێکاری بەرقەرار بوە، وە دوای لینین ئەم سیستەمە سیاسیە گۆڕاوە. هەرچەند لێکدانەوەکانیان جیاوازی تێدایە لە ناساندنی هۆکاری گۆڕانکاریەکە و ئەنجامی گۆڕانەکە ، بەڵام زۆربەی ئەم کۆمۆنیستەکانە ئەو سیستەمە سیاسیە بەلشەفیە بە دەوڵەتێکی کرێکاری دەزانن، نەک وەک هۆکاری بەرەو بیرۆکراتی چون و گەڕانەوەی دەسەڵاتی سەرمایەداری سەیری بکەن.

لای ترۆتسکی بەهۆی سیاسەتی “بیرۆکراتیانەی دەوڵەتی” ستالینەوە، حزبی بەلشەفی ودەوڵەتی کرێکاری داڕوخاوە” ،کە پیویستی بە شۆڕشی سیاسیە بۆ ڕاستکردنەوەی بیرۆکراتیزمەکەی ،نەک شۆڕشی کۆمەڵایەتی ، لەبەرئەوەی ئابوری بەرنامەداڕێژاو و موڵکیەتی دەوڵەتی”مانای سۆشیالیستی هەیە. 6. وە تەنانەت دەڵێ شتێک نیە بەناوی سەرمایەداری دەوڵەتی.7
هەرچی تۆنی کلێفە پێی وایە کە ترۆتسکی ئەو ڕاستیەی نەبینیوە کە سەرمایەداری دەوڵەتی لە ڕوسیادا زاڵە بەڵام هۆکارەکەی ستالینیزمە *8. ئەم دوو نوسەرە لە هەردوو کتێبی “شۆڕشی خیانەتلێکراو” *9و “سەرمایەداری دەوڵەتی لە ڕوسیا”10دا لێکۆڵینەوەیەکی ئابوری و سیاسی تێروتەسەلیان لەسەر ڕوسیا پێشکەش کردوە، کە کۆمەک دەکا بە تێگەیشتنێکی فراوان لەو گۆڕانکاریانەی لەڕوسیادا ڕویانداوە و بیرۆکراتیزم و سەرمایەداری دەوڵەتی چۆن دروستبون و دەسەڵاتداربون. مەنسور حیکمەتیش ڕای خۆی دەربڕیوە لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی لە سۆڤیەتدا ڕویداوە و لە وتاری” هێڵه ‌سه‌ره‌کییه‌کا‌نی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستی له‌ ئه‌زموونی شۆڕشی کرێکاری له‌ سۆڤێت 11دا دەڵێ کە ڕەخنە لە سۆڤیەت دەبێ ” مەسەلەی گۆڕانی ئابوری کۆمەڵی ڕوسیا لەپاش شۆڕش” * 12بێ، وکێشە ئەوەبوە کە “لینینزم لە قسەوباسە ئابوریەکانی ساڵەکانی ١٩٢٤-١٩٢٨دا نوێنەرایەتی نەکرا.”13 هەربۆیە”شۆڕشی کرێکاری لە بەرامبەر ئەرکە ئابوریەکانی خۆیدا شکستی خوارد”14.

بەپێچەوانەی ئەم نوسەرانەوە تێزی سەرەکی لەم لێکۆڵینەوەمدا ئەوەیە کە مۆدیلی سیاسی بەلشەفی هۆکاری سەرەکی شکستی شۆڕشی سۆشیالیستیە لە ڕوسیادا . ئەم مۆدیلە لە حزبی بەلشەفی مۆدێلێک لە دەوڵەتی تاک حزبی و دیکتاتۆری حزبی دروست دەکا کە ڕیگرە لەوەی چینی کرێکار بتوانێ لەڕێگەی ئەم حزبەوە بتوانێ سەرجەم هێزی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەگەڕ بخا بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی و ئابوری سەرمایەداری. بەرنامەی گەشەپیدانی ئابوری سەرمایەداری دەوڵەتی لەلایەن لینین و حزبی بەلشەفیەوە درێژە و تەواوکاری هەمان مۆدیلی سیاسی سۆشیالیزمی دەوڵەتیە کە دەیەوێ لەڕێگای حزب و بەرنامەی داڕیژراوی کەمایەتیەکەوە موڵکایەتی سۆشیالیستی دەوڵەت دامەزرێنێ. ئەمە هەمان مۆدێلە کە سۆشیال دیموکراتی کۆتایی سەدەی ١٩و سەرەتای سەدەی ٢٠ کە دەیویست لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی بەرەبەرەی دەوڵەتی سەرمایەداریەوە بە سۆشیالیزم بگات ، تەنیا جیاوازی لەوەدایە کە لینین و بەلشەفیەکان لەڕێگەی دەسەڵاتی حزبی کرێکارانەوە باوەڕیان بە جێبەجێکردنی ئەم مۆدێلە هەبوو بەڵام سۆشیال دیموکراتی ڕێگای بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی دەگرتەبەر.

ئەم بۆچونانەی نێو کۆمۆنیزمی سەدەی بیست لە دوالیزمی دیاردەی بیرۆکراتیزم و بەرنامەی سەرمایەداری دەوڵەتی گیریان کردوە . هەر کام لەم لێکدانەوانە یەکێك لەم دووانە بە هۆکار و سەرچاوەی شکستی شۆڕشی سۆشیالیستی لەڕوسیادا دەزانێ. ترۆتسکی و ترۆتیسکیەکان بیرۆکراتیزمی ستالینی و حیکمەتیزمیش بەرنامەی ئابوری و سەرمایەداری دەوڵەتی. بەڵام لە ڕاستیدا دوالیزمی بیرۆکراتیزم و سەرمایەداری دەوڵەتی هەمان دووڕوی یەک دراو و دیاردەی مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی بەلشەفیزمە.

هەموو چینە شۆڕشگێڕەکان کاتێک شۆڕشیان بەسەر چینە دەسەڵاتدارەکانی پێشودا کردوە تا ماوەیەک دەرگیری ناڕۆشنی بەرنامەی ئابوری سیستەمە نوێیەکە بوون ، بەڵام ئەوەی بڕینەرەوە بوە ئەوە بوە کە توانیویانە هێزی چینەکەی خۆیان بۆ سەپاندنی گۆڕانکاریە سیاسیەکان ڕێک بخەن بەجۆرێک کە چیتر لە پەراوێزی دەسەڵات و کۆمەڵگەدا نەبن. هەربۆیە “نەبونی بەرنامەی ئابوری” هۆکاری سەرەکی شکستی شۆڕش نەبوە لە ڕوسیادا بەڵکو ئەنجامی مۆدیلێکی سیاسی بوە کە نەیتوانیوە هێزی سەرجەم چینەکە لە شۆڕشکردن بەسەر سەرجەم سیستەمی سیاسی و ئابوری سەرمایەداریدا بخاتەگەڕ و لە ئاکامدا پێویستی بەو مۆدێلە ئابوریەی سەرمایەداری دەوڵەتیە بوە کە سازگارە لەگەڵ دەسەڵاتی کەمایەتیەکدا کە موڵکایەتی هۆیەکانی بەرهەمهێنانیان لەژێردەستدایە.

هەربۆیە بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەم باسە پیویستە لە دەوری سیاسەت وپراتیک و خەباتی چینایەتی کرێکاران بکۆڵینەوە و بەتایبەت لەدەورانی شۆڕشگێڕانەدا، تابزانین چۆن بەرنامەی ئابوری و تیۆری، درێژکراوەی ئەم پراتیکە کۆمەڵایەتی و چینایەتیەیە، نەک سەرچاوەی گۆڕانکاریەکان لەڕوسیای دوای شۆڕشدا. شەڕی چینایەتی و شۆڕش ، شەڕی پراتیکی چینەکانە نەک تەنیا بەرنامەکانیان. ئەم پراتیکە سیاسیە کۆمەڵایەتیەی چینی کرێکارە کە ئایندەی بەرنامەکان و کۆمەڵگە دیاری دەکا.

یان وەک هۆبسبام لەزمانی گرامشیەوە دەڵێ ” سیاسەت چەق و ناوەرۆکە نەک ستراتیژی سەرکەوتنی سۆشیالیزم ،بەڵکو سۆشیالیزم خۆیەتی. ناوەندی چالاکی ئینسانە، واتە تاکە وشیاریە کە چوەتە ناو پەیوەندگرتن بە دنیای کۆمەڵایەتی و سروشتی لە هەموو فۆرمەکانیدا.” 15سۆشیالیزم ئەم پراتیکە سیاسیە شۆڕشگێڕانەیە کە چینی کرێکار بڕیاری لەسەر گۆڕینی سیستەمی ئابوری و نەهێشتنی موڵکایەتی سەرمایەدارانەی دەوڵەت و تاکەکان دەدا. خودی حزبیش دیاردەیەکی دابڕاونیە ، بەڵکو حزب واتە کۆمۆنیستەکان، کە ئەو بەشە ڕوناکبیرەیە لەم پراتیکە سیاسیە چینایەتیە، وە وەک گرامشی دەڵێ ” دەربڕی گەشەی ستراکتۆری چینی کرێکارە”16. دەوری ئەم حزبە لەم پراکتیکە سیاسیەی چینی کرێکار بۆ گۆڕینی پەیوەندیە ئابوریەکانی بەرهەمهێناندا ، واتە پەیوەندی هەرەوەزیانەی بەرهەمهێنەران بەبێ خاوەندارێتی ،چارەنوسازە نەک لە داڕشتنی بەرنامەیەکی ئابوری بۆ چۆنیەتی گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکان یان گۆڕینی موڵکایەتی تایبەتی سەرمایەداران بە موڵکایەتی دەوڵەت. شکستی ئۆکتۆبەر و بەلشەفیزم لە ڕیکخستنی ئەم پراکتیکە سیاسیەی چینی کرێکاردایە بۆ سازدانەوەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای هەرەوەزی و سۆشیالیستیانە.

گرامشی بەمە دەڵێ”سۆشیالیزەکردن لەسیاسەتدا و بەمانای کۆمەڵایەتی ئۆتۆماتیک و وشیارانە دەبێ، وەک دروستکردنی ئینسانی کۆلیکتیڤ و گشتی کە هەڵسوکەوتی ئینسانەکان دەکاتە ئۆتۆماتیک و پێویستیان بەدەزگای دەرەوە و سەروو ئینسان ناهێڵێ تا نۆرمێک بسەپێنێ.”* 17مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی بەلشەفیەکان بە خستنەبەری دیکتاتۆری حزبی لە جیاتی دیکتاتۆری چینەکە زۆربەی کرێکارانی لەم پرۆسەی سیاسیەی بڕیاردان لەسەر چارەنوسی کۆمەڵگە دورخستەوە و کردنیە ناسیاسی بەرامبەر بە مەسەلەی گشتی کۆمەڵگە. ئەمە مۆدێلێکی سیاسیە کە دوالیزمی بیرۆکراتیزم و سەرمایەداری دەوڵەتی نمایشکرد و ئەمە سەرچاوەی شکستی شۆڕشی سۆشیالیستی بوو لەڕوسیادا.
لەم لێکۆڵینەوەی تەجروبەی سۆڤیەتدا دەمانەوێ ئەوە بسەلمێنین کە حزبی بەلشەفی ڕۆحی دەوڵەت و کۆمەڵگەی سۆڤیەتی پێکهێنا و هەربۆیە لە لێکدانەوە لە شکستی ئەم تەجروبەیەدا پیویستە لەو گۆڕانکاریە سیاسیانەوە دەست پێبکەین کە مۆدیلی بەلشەفی لە دۆخی سیاسی و چینایەتی ڕوسیادا هێنایە ئارا و لێرەوە بگەینە سەر ئەم مۆدێلە لە دەوڵەت و ئابوری ڕوسیا.

سەرچاوەکان:
1 https://www.marxists.org/archive/lenin/works/1917/staterev/index.htm 2 http://hekmat.public-archive.net/ هێڵه ‌سه‌ره‌کییه‌کا‌نی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستی له‌ ئه‌زموونی شۆڕشی کرێکاری له‌ سۆڤێت، مه‌نسوور حیکمه‌ت
*3 https://www.marxists.org/archive/trotsky/1936/revbet/index.htm
*4 https://ayman1970.files.wordpress.com/2010/12/d8b1d8a3d8b3d985d8a7d984d98ad8a9-d8a7d984d8afd988d984d8a9-d981d98a-d8b1d988d8b3d98ad8a7-pdf.pdf
*5 http://www.asokamal.com/index/wp-content/uploads/2019/04/kteb-hizb.pdf
*6 ترۆتسکی، بەشی ٧، یەکێتی سۆڤیەت چیە؟، کتێبی شۆڕشی خیانەتلێکراو. https://www.marxists.org/arabic/archive/trotsky/1936-rb/ch09.htm
*7 هەمان سەرچاوە، بەشی سەرمایەداری دەوڵەتی ، بەشی ٧، یەکێتی سۆڤیەت چیە؟
*8 ل ١٧٤، تۆنی کلێف، سەرمایەداری دەوڵەتی لە ڕوسیا
https://ayman1970.files.wordpress.com/2010/12/d8b1d8a3d8b3d985d8a7d984d98ad8a9-d8a7d984d8afd988d984d8a9-d981d98a-d8b1d988d8b3d98ad8a7-pdf.pdf

  • 9 کتێبی “شۆڕشی خیانەتلێکراو” https://www.marxists.org/archive/trotsky/1936/revbet/index.htm
    10کتێبی سەرمایەداری دەوڵەتی لە ڕوسیا
    https://www.marxists.org/archive/cliff/works/1955/statecap/index.htm
    11
    http://hekmat.public-archive.net
    12* هەڵبژاردەیەک لە نوسراوەکانی مەنسور حیکمەت ، بەرگی یەکەم ، ل ٤١٠، ئامادەکردنی سالار ڕەشید
    13* هەمان سەرچاوە، ل ٤٢١
    14* هەمان سەرچاوە، ل ٤٢٦
    15* http://www.asokamal.com/index/?p=1592
    16. Gramsci, Prison Notebooks, Problems of History and Culture,P5
    17
    هۆبسبام، چۆن جیهان دەگۆرین، بەشی گرامشی، ل٤٢١، بەزمانی ئیگلیزی



ئایین و کۆمۆنیزمی ئایینی … سە لام قادری

دوو سە رە کیترین بیردوزه ی مارکس کە سۆسیالیزم لە خیاڵە وە دە گوازێتە وە بۆ زانست، ماتریالیزمی مێژوویی و تٸۆری زێدە باییە. مارکس هه ڵبە ت پێش لە مانە ش لە دە ستنووسه فە لسەفی و ئابوورییەکانی ۱۸٤٤ نیشانی دابوو کە سە ر هه ڵدانی خاوە نداریە تی تایبە ت لە باری مێژووییە وە مە رجدار بووە و له قۆناخێکی دیاری کراوی گە شە ی کۆمە ڵگا کاندا هە بوونی پە یدا کردوە. لە ئایدئۆلۆژئای ئە ڵمانیدا بۆ یە کە م جار دیالکتیکی گەشە ی هێزە بە رهەمهێنە رە کان و پە یوە ندیە کانی بە رهه مهێنان ئا شکرا دە کات؛لە وێیە کە ئاماژە بەوە دە کات هێزە بە رهەمهێنە رە کان سیمای پە یوە ندیە کان و ناوە ڕۆکی پە یوە ندیە کۆمە ڵایە تیە کان دیاری دە کە ن.

هه روە ها بە و ئە نجامە دە گات کە؛ لە قۆناخێکی دیاری کراو لە گە شە ی هێزە بە رهە مهێنە رە کاندا،هێزە به رهه مهێنە رە کان لە گە ڵ پێکهاتە و رواڵە تی پە یوە ندیە کانی سە ردە مدا تووشی ناکۆکی دە بن و ئەم ناکۆکییە لە ڕێگای شۆڕش و گۆڕانە کۆمە ڵایە تیە کانەوە چارە سە ر دە بێت.ئەوە ی لێرە دا گرینگە سە رنجی بدرێتێ ڕێگای چارە سە رییە کە بە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی پێناسە دە کرێت،نە وە ک شۆڕشی ڕووت و بێ پاشگر،یا خۆ شۆڕشی ڕامیاڕی و شۆڕشی کلتوری. تێگە یشتن له چە مکی شۆڕش لای مارکس یە کێک لە جە وهە ریترین چە مکە کانە کە دە توانێت بە رو کردە ی کاریگە ر، یان بە عکسە وە بە رو کردە ی سیاسی بێ ئە نجام و، وردئەنجاممان ببات.چە مکی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی دورمان ناخاتە وە لە ڕۆیشتن بۆ وەرگرتنی دە سە ڵا تی سیاسی، یان بە شداری لە دە سە ڵاتی سیاسیدا؛بە ڵکوو وامان لێدە کات شۆڕش بۆمان واتایە کی قوڵتری هه بێت لە وە دە سخستنی دە سە ڵاتی سیاسی و بە شداری کردن تێیدا.

بە شداری لە دە سە ڵاتی سیاسی وە کوو هێزێکی کۆمە ڵایە تی شۆڕشگێڕ،نە وە ک دژبەرو، رووخێنەی ر رە ھا، دە توانێت دە رئەنجامی ئا خێزێکی ناچینایە تی و دژبە رانە ی سیاسی و،تە نانە ت دە ر ئە نجامی شۆڕشێکی سیاسی بێت.شۆڕشی سیاسی و بە شداربوون و بوونیە تی سیاسی هێزێکی شۆڕشگێری چینایە تی، بێ نرخ و کم نرخ نیە،بە ڵکوو هە نگاوی سە رە تاییەو بە دوای خۆیدا و بە زنجیرە هە نگاوگە لێکی تری سیاسی و کلتوریی و میدیایی و رێکخراوە یی؛دە بێت دوای ساڵانی کە م یا زۆر لە گۆڕانی چینایە تی،گۆڕانی کۆمە ڵایە تی و بۆ دواجار لە شۆڕشی چینایە تی و کۆمە ڵایە تیدا سە رکە وتنی راسته قینە و دوا ئە نجام بە دی بێنێت.

ئەوەی کۆڕ و کۆمە ڵ و ڕێکخراوە چە پە کان بە رە و هه ڵە شە یی و چە پڕە وی و کردە ی ئنتیحاری سیاسی و کۆمە ڵایە تی دە بات؛ بە بڕوای من تێنە گە یشتنە لە جە وهە ریترین چە مکی گۆڕانی کۆمە ڵایە تی کە ئەو چە مکە، چە مکی شۆڕشە.کۆڕو، کۆمە ڵ و حیزبە کۆمۆنیستە کان ڵێیان ڕونە کە ئەوان ڕیفۆرمخواز نین و بۆ گۆڕانی بنە ڕە تی پە یوە ندیە کۆمە ڵایە تکان لە ڕێگای ریفۆرمە وە ناچن.ڕێگای جیا لە ڕیفۆرمیش بە ڕوونی ڕێگای شوڕشە، تا ئێرە وا دیارە لایان روونە؛بە ڵام ئیستە کە وڵام بە ریفۆرم نگە تیڤە و وڵام لایان شۆڕشە؛ پرسیارە ئاڵۆز و بێ وڵامە کە ئە وەیە کام شۆڕش؟

شۆڕش چە مکی ھەرە ئاڵۆز

بێ وڵامی و کاڵفامی لە حە نای چیە تی شۆڕشە، کە وادە کات لە گە ڵ ئە وە دا دروشمە کانیان رادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە دیارە،لە گەڵ ئەوە دا کە خۆیان بە گیانبازانی شۆڕشی چینایە تی دە زانن، کە چی دواجار دە وری کاتی و قوربانی ئاسای خە ڵکانێکی خە ون جوان و عاسی دە بینن،دە ورێکی په راوێزکە وتووانە لە پە راوێزی دە ستاو دە ست بوونی دە سە ڵات لە نێوان باڵە جیاوازە کانی چینی کۆمە ڵایە تی حاکمدا.

ئەوان لێیان تێکدە چێ کە شوڕش بە کاتژمێری کتێبخانە ی حیزبە کە ی ئەوان،یا خۆ تە نیا بە کاتژمێری خەونە جوانە کانی ئە وان میقات نە کراوە. شۆڕشی کۆمە ڵایە تی و هە وراز و نشێو ە کانی، بە پێی ئاستی گە شە ی کۆمە ڵایە تی هیزه به رهه مهێنە رە کانیش مومکینە،به ڵام تە نیا بە هۆی گە شە ی کۆمە ڵایە تی ئەوانیشە وە بە سە رئە نجام ناگات،ئە وە ی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی لە شۆڕشی سیاسی و عە سکە ری جیا دە کاتە وە پشوو درێژی و گرێنە دراوی ڕهایە تی بە کێشمە کێشان لە سە رخانی دە سە ڵات و سیاسە ت و ؛ ھەروە ھا دوورپێویە تی لە چاو گۆڕانە سە رخانیە کانی سیاسە تدا.

ڕە نگە لە درێژە ی دەیان ساڵدا چە ندین کێبە رکێی عە سکە ری و سیاسی ڕوبدات و باڵێک و بنە ماڵە یە ک و شایە ک لە دە سە ڵات بکێشێرێنە خوارە وە و یە کێکی تر یا خۆ دە ستە و تاقمێکی تر بگە یە نێندرێتە دە سە ڵات و خە لافەت و؛ بە و مانایە یە کێک لە تایبە تمە ندیە کانی زووپێوی زە مە نی بێت.یە ک جیلی کۆمە ڵایە تی چینی کرێکار و ،چینی مام ناوە ند و چینی سە رمە یە دار رە نگە چە ندین ئاخێز و شۆڕش و دە ستاو دە ست بوونی عه سکە ری ببینن کە کە م تا زۆر بارو دۆخی ژیانیان ئا ستەمتر یا خۆ ھاسانتر بکات، بە ڵام بە دڵنیاییە وە ئەوان ناتوانن بە شداربووان و شایە تحاڵانی چە ن شۆڕشی کۆمە ڵایە تی بن؛واتە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی شۆڕشێکی تاک جیلانە و زوو پێو نیە،شۆڕشی کۆمە ڵایە تی شۆڕشێکی تاقانە و تاک قۆمانە یە،شۆڕشی کۆمە ڵایە تی ناشتنی نە مامێک نیە،گە ورە کردن و چڵ و پۆ کردنی یە ک لە دوای یە کی نیە،هه موو ئەوانە یە و ئەوانە یش نیە.شۆڕشی کۆمە ڵایە تی سە مە رە ی ڕە وتی گە شە یە و خودی ڕە وتە کە و هه ورازو نشیوە کانی نیە.

سە مە رە ی داریک یە کجارە کی و تاک قۆمانە یە،بە ڵام گە شە ی دارە کەو ئافات و زە حمە تە کانی قۆناخەو قوناخە، فرە زە حمە ت،فرە رە هە ند و پڕ لە قە مچ و پێچە.شۆڕشی کۆمە ڵایە تیە کە دوا دە رئە نجامی زۆرانە سیاسیە کان و دژبە ری و سازش و پێشکە وتن و پاشکە وتنە کانی دور و درێژی نێوان چینە کان و ڕوت و هێزە سیاسیە کانی نوێنە ری ئەوانە.تێکهه ڵکێش کردنی چە مکی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی و چە مکی شۆڕشی سیاسی،چە مکی دە سە ڵاتی کۆمە ڵا یە تی و دە سە ڵاتی سیاسی وا دە کات؛شۆڕشگێڕ ە کانی ئەمڕۆ کە خۆ بە شۆڕشی کریکاری و دە سکە وتە زانستیە کانی مارکس و هاوچه رخە کانی و، بە کۆمۆنیسم پۆشتە دە کە ن هه رگیز نە توان لە بازنگە ی ناکارایی و پە راوێز کە وتە یی خۆ ڕزگار کە ن.

لە خاڵە وە رچە رخانە مێژووییە کاندا ئەم جۆرە هێزانە وە کوو قومارچییە سە ر مە ستە کان پاشکە وتی هۆشیاری و پێگه ی سیاسی و کۆمە ڵایە تی چە ندین دە یە ی چینی کرێکارو کۆمە ڵگایش بە قوماری گە لحۆیانە ی خۆیانە وە دە دۆڕێنن. گە شە ی هێزە بە رهه مهێنە رە کان لە بواری ئابووری و کۆمە ڵایە تی مە رجە بۆ سە رهە ڵدان و دە رکە وتنی ناکۆکی چینایە تی،بە ڵام ئەوە ی هۆکاری سە رکە وتنیان دە بێ گە شە ی ئاستی هۆشیاری چینایە تی و رێکخراوە ییانە.چینی کرێکار دە توانێت و دە کرێت لە پێشکە وتووترین ناوە ندە کانی پیشە زای سە ردە مدا ٸیش بکات و، وە کوو ڕوبۆتگە لی گۆشتینی سووڕی بە رهه مهێنان تە نیا خزمە تکار و، رە عیە تی مە کینە ی مه عمە لە کان بێت.

تا ئەو کاتە ی لە زنجیرە ی خە باتی جلیە یە ک لە دوای یە کە کان و، بە هێزی ڕیکخراوە ی خۆی زنجیرە یە ک ڕیفۆمی شۆڕشگێڕانە ی نە سە پاندبێت و بە خۆدی چینایە تی خۆی ئاشنا نە بوو بێتە وە، یا خۆ بە مانایە کی تر خودی خۆی وە کوو چینێک نە ناسیبێتە وە؛ مە حاڵە بتوانێ بە و قۆناغە بگات کە بتوانێ دوا گورز و کارا ترین گورزی وە کوو چینێک بدات لە چینی بە رانبە ری.زنجیرە ی کردە وە و دژ کردە وە ی شۆڕشگێڕانە ی ڕاستە قینە،زنجیرە ی ڕیفورمە یە ک لە دوای یە کە کانی؛«ریفۆرمی شۆڕشگێڕانه» ی چینی کرێکاره کە بە ستێن بو هە نگاوی بە ره وپێشتر و بو دوا هە نگاو؛ واتە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی دیکتاتۆریە تی پڕۆلیتری،چینی کرێکار ساز دە کات.

ھاسانگری چە پڕە وانە

زۆرجار زوو پێوی و هاسانگری شۆڕشی چینایە تی دە بێتە دروشمێکی ڕها و دەمبه سکە ر،بە رانبە ر رە وت و رە وە ندێکی شۆڕشگێڕانە ی لێبڕا و و به رپرس بۆ ئەوە ی شۆڕشگێڕ بوونی بخرێتە ژێر پرسیارە وە. لە حاڵە تێکدا رە وتی بە رانبە ر، لە گە ڵ هه ڵە شە یی و قوماری ڕە وتێکی چە پی چە پڕە و نە کە وێت و پێشڤە چوونی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی وە کوو خۆی و گرێدراو بە یە کسانی هێزی چینایە تیە وە ببینێت و ھە روەھا و، بە و پێیە بریارە تاکتیکی و سیاسیە کانی بدات،زۆر زوو لە لایە ن هێزی چە پڕە وە وە، بە موڕتە دی سیاسی دە ناسێندرێ . هاسانگرە کان بە زمانێکی لە خۆباییانە و کاڵفامانە، هه ڵە شە یی درە وونی خۆیان دادە مرکێنن و بە دە م ئە م دامرکانە ی دروونی شێواوی خۆیشیانە وە، دە بنە هۆی دامرکانی ئاگر و مە شخە ڵی بە بلێسە ی قوناغ و شوینێکی دیاری کراوی خە باتی سیاسی و کۆمە ڵایە تی چینی کرێکار و نوێنە رە سیاسی و ڕێکخراوە ییە کانی.

ئایین و کۆمۆنیزم لە یە ک جە ستە دا

هه ر لە ئایدئۆلۆژیای ئە ڵمانیدا و لە تێزە کانی مارکس سە بارەت بە فۆئرباخدایە؛ مارکس جە خت لە سە ر پراتیک دە کاتە وە، وە کوو خاڵی دیاریکە رو و، پێوانە و ئامانجی هە موو جۆرە پێناسە یە ک.تیئۆری بۆ ئەوەی ببێت بە هۆکاری کاریگە ر و، بە بزاوتی کۆمە ڵایە تی دە بێت لە هه ڵسووڕانی شۆڕشگێڕانە دا خۆ بنوێنێ. لە تێزە کاندا جە ختیش لە وە دە کرێتە وە کە مە رجی لە نێو بردنی ئایین لەنێو بردنی شۆڕشگێڕانە ی ئەو ناکۆکییە کۆمەڵایە تیانە یە کە هۆکاری بوونی ئایینن.

من دە مە وێ بە خاڵێکی مە ترسیدار لە باسە کە م دا بگە م ئە ویش ئە وەیە کە ئایین دە ر ئە نجامی ناروونیە و رواڵە تی ئایین بگۆڕە، بە ڵام خود ی ئایین هه تاکوو ناکۆکی کۆمە ڵایە تی دریژە ی هه بێت بە ردە وام جلک دە گۆڕێ و لە گە ڵ کاڵ بوونە وە ی لە سیمایە کدا، دە توانێت لە سیمایە کی نوێدا لە دایک ببێتەوە؛واتە خودی کۆمۆنیزم دە توانێت ببێت بە ئایینێکی نوێ و وە کوو ئایین هه موو دڵە ڕاوکێ و هه ڵە شە ییە دە روونیە کان بە قە بە وێژی خە ونجوانانە و هاسانگرانە ی خۆیە وە دا بمرکێنێت. ئەوە ی ئایین و هاسانگری کۆمۆنیستانە لە یە ک نزیک دە کاتە وە؛ دوڕاندنی کە می نە ختە بە گشتیێتی خە یاڵ.هاسانگری خودی ئایینە، خۆ دزینە وەیە لە وڵامدانە وەی بە کردەوە بە پرسە ئاڵۆزە کان

٠ئایین دە ڵی چاو و گوێ بنوقێنە لە شکستە کان و ئازارەکانی دنیا و گوێ مە دە رێ، بۆ ئاسۆی ڕونی خە ونە خۆشە کانی بە هە شت بڕوانە. هاسانگری کۆمۆنیستانە نانی نیە و داوای پیاز دە کات؛ هێشتا سۆسیالیزمی لە شارێک پێ کۆمە ڵایە تی و کاریگە ر نە کراوە کە چی گرە و لە سە ر شۆڕشی جیهانی سۆسیالیستی دە کات.هاسانگری سۆسیالیستی بە زمانی کردە ی شۆڕشگێڕانە ی خۆی لە شوێنی خۆ و بە رانبە ر بورژوایی نە تە وە کە ی خۆی سیگناڵی بە هاوچینە کانی له وڵاتە کانی تر نە گە یاندوە،کە چی لافی کاریگە ر بوون لە خە بانی ئینتر ناشناڵدا لێ دە دات.هاسانگری و قە بە وێژی زە ینی ئایین و هاسانگری کۆمۆنیستی لە وێدا بە یە ک دە گە نە وە کە هە ردوکیان لە په راوێزی ڕە وتی زاڵ و،گووتاری زاڵدا خە ون دە فرۆشنە وە و هێندە ی لە دنیای گوتن و وێژە دا هه ن نیو ھێندەش لە دنیای واقیعدا بە رچاو ناکە ون. هه ردوک ئەم دوو جۆرە هاسانگرییە کێشە ی هاوبه شیان ئەوە یە.

ئایین عاجزە لە خە واندنی دە نگ و ژاوە ژاوی دنیای واقع و، کۆمونیزمی ئایینیش بێبە رییە لە وە خە به ر هێنانە وە. ئە میان خە ون دڵێتە وە و ئە وی تریان ڕاپە ڕین حونجە دە کات.هه ر دووکیان لە دە رە وە ی دنیای واقیع و بە هۆی لاوازییان لە گۆڕە پانی کردە و پراتیکا خۆیان بە دوورە دە ستە وە پێناسە دە کە ن.

سە لام قادری
٢١ ی مە ی ٢٠١٩ی زایینی




لە ڕەخنەی ئاسمانەوە بۆ ڕەخنەی زەوی! … نوسینی: کارل مارکس

وەرگێڕانی بۆ کوردی : سەردار عەبدوڵا حەمە ….

لە پاش ئاشکرا بوونی نەبوونی دونیای ئەودیوی ڕاستی دەبێ ڕاستی ئەم دونیایە هەڵسەنگێنرێت ئەمە بە ئەرکی مێژوو دائەنرێت لەپێشدا ئەمە ئەرکی فەلسەفەیە کە دەبێ ئەم خزمەتە بە مێژوو بکات . بنچینەی ڕەخنەی نائاینی ئەوەیە ؛ کە مرۆڤ ئایین دروست دەکات نەک ئایین مرۆڤ دروست ئەکات ، لە ڕاستیدا ئایین هوشیاری وپێشبینی خودیە لە لایەن مرۆڤەوە لەوکاتەدا کە هێشتا خودی خۆی نەدۆزیوەتەوە یا خۆی وون دەکاتەوە جارێکی تر ، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە مرۆڤەکان دابڕاو نین ولەجێگایەکدا نین لە دەرەوەی ئەم دونیایەدا بن .

مرۆڤ دونیای مرۆڤە ،دەوڵەتە ، کۆمەڵگایە وە ئەم دەوڵەت و کۆمەڵگایەش ئایین بەرهەم دێنن ؛ هوشیاریەکی پێچەوانە ( لنگەوقوچ) دەدەن سەبارەت بەم دونیایە چونکە خۆیان دونیایەکی پێچەوانەن .ئایین تیۆری گشتی ئەم جۆرە دونیا یە، بە کورتیەکەی ئاین دەتوانێ پێگەی خۆی لە ناو خەڵک بکاتەوە بەوەی کە گیانێکی شەرافەت مەندانەیە ،هاندەرێکی باشەبۆ خەڵک ، پاداشی بۆ ڕەوشتی خەڵک داناوە ، ترس دەخاتە دڵی خەڵکەوە ،مەراسیم وپرسەی مردووانی خەڵک دائەنێ ئەمانەن جێگای ئایین دەکەنەوە لە ناو خەڵکدا .

ئایین جێبەجێ کاری خەیاڵاتی جۆرە مرۆڤێکە کە بوونی نیە لە واقیعدا ، ئەنجا دەتوانین بەوە بگەین وەستانەوە لە بەرانبەر ئاییندا بەوە دەبێت کە لەبەرانبەر ئەو دونیایەدابوەستیتەوە کە ئایین لە هەناویدا دروست دەبێت .ئەو خۆشیە ی ئایین وەک مژدە دەیداهەر لەم واقێعەوە ولە م دونیایەوە وەری گرتووە کەچی خۆی ناڕازیە لەم دونیایەدا بەدەست بێت لە بەرانبەریدا دژایەتی دەکات .ئایین بە کار دێت بۆ فریودانی خەڵکی ستەملێکراو ، ئایین دڵی جیهانێکی بێ دڵە ،ئایین گیانی هەلومەرجێکی بێ گیانە ، ئایین تلیاکی(بێ هۆشکەری) خەڵکە .

کاتێ ئایین نامێنێ واتە بەهەشتی خەیاڵی نامێنێ وبەهەشتی واقیعی دێتە بوون واتە مرۆڤ واز لەوبیرانە دێنێ کە ناواقعین لە سەر بارودۆخی خۆی ، لەهەمان کاتدا واز لەو باردۆخە دێنێ کە بیری ناواقعی بەرهەم دێنیت ، هەر بۆیە ڕەخنە لە ئایین ڕەخنەیە لە دۆڵی( شیوی) ئەو فرمێسک وناخۆشیانەی کە ئایینی تیدا لە دایک بووە .

ڕەخنە لە ئایین بۆ ئەوەیە ئەو کلێشە وەهمیانە لاببات کە گوڵەکانیان داپشیوە لە بە ر ئەوە نیە کە دیمەنی گوڵەکانی ناشرین کردووە بەڵکو لە بە ر ئەوەیە هەر کلێشکان نەهیڵێت و لە جیاتی گوڵی دروستکراومرۆڤ گوڵی زیندوو بەرهەم بێنێت ، ڕەخنە لە ئایین ، ئەفسانەکانی مرۆڤ تێک دەشکێنێت تا بیر بکاتەوە ، تا چالاک بێت ، تا واقعی مرۆڤ بوونی خۆی دروست بکات بەو سیفەتەی مرۆڤێک بێت بە بێ بیری ئەفساناویانە بژی و بگاتە حالەتی ژیری وکامڵ بوون ، وە بۆ ئەوەی بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە واتە سوڕانەوە بە دەوری خۆری ڕاستەقیەنەی خۆیدا،چونکە وای لی کراوە لە لایەن ئایینەوە بە دەوری خۆرێکی نادیاردا بسوڕێتەوە .

لە پاش ئاشکرا بوونی نەبوونی دونیای ئەودیوی ڕاستی دەبێ ڕاست ئەم دونیایە هەڵسەنگێنرێت ئەمە بە ئەرکی مێژوو دائەنرێت لەپێشدا ئەمە ئەرکی فەلسەفەیە کە دەبێ ئەم خزمەتە بە مێژوو بکات،ئەمەش بەوە دەبێت ئەو ڕواڵەتە پیرۆزەی کە بە مرۆڤ دراوە وەک کۆیلەیە ک سەیری خۆی بکاو خۆی تێدا بینێتەوە ،ڕیسوا بکرێت ، وەئەو ماسکەی بە مرۆڤەوە کراوە بۆ ئەوەی خۆی بەخۆی نامۆ بێت، لێ کرێتەوە بە پیرۆزی نەزانێت ، بەوشێوەیە دەکرێت ڕەخنەکان لە ئاسمانەوە داگیرین بۆ سەر زەوی ، ڕەخنە کان لە ئایینەوە دەبن بە ڕەخنە لە مافەکان ، ڕەخنەکان لە خوا ناسی و خواپەرستیەوە دەبن بە رەخنە لە سیاسە ت.

————————————-
بەشێک لە لەپێشە کی ” ڕەخنە لە فەلسەفەی مافەکان لە لایەن هیگڵەوە”

وەرگێڕانی بۆ عەرەبی گۆڤاری “النقطة ” چاپی باریس ١٩٨٣ .
وەرگێڕانی بۆ کوردی : سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٩/١/٢٠١٩




چ تێگەیشتنێکمان لە مێژووی کۆمۆنیزم هەیە؟ … ئاسۆ کەمال

بەشی دووەم لە زنجیرە وتاری حزب و دەوڵەت- سەبارەت بە کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم و ڕوانگەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵگەی ئینسانی

پێش ئەوەی بچینە ناو مێژووی لێکدانەوەکان و تیۆریەکان لەسەر حزب و دەوڵەت، پێویستە تێگەیشتنێکی ماتریالیستیانەمان هەبێ بۆ خودی مێژووی کۆمۆنیزم و لێرەوە دەتوانین ئەو تیۆر و هەوڵانە لە بواری حیزب و دەوڵەتدا بناسین کە لەم مێژووەدا دەرکەوتون. بەڵام سەرەتا مێژووی ئەم کۆمۆنیزمە خۆی لە تێگەیشتنێکی میتافیزکیەوە پێچراوەتەوە و ئەم مێژووە کراوەتە مێژووی گروپ و دەستە کۆمۆنیستەکان و ڕەوتە سیاسی و ڕیکخراوەییە جیاجیاکان و مێژووی خەباتی چینایەتی کرێکاران کە بنەمای کۆمۆنیزمە لەبیربراوەتەوە و هەر گروپە مێژوی خۆی بە مێژووی کۆمۆنیزم لەقەڵەم دەدا.هەربۆیە هەر بینەرێک ناهەقی نیه توشی سەرلێشوان ببێ و بڵێ لە بەر ئەم دارستانە دار نابینرێ.

چینی کرێکار لە سەرمایەداریدا ،بەهەمان شیوەی چینی بورژوازی لە دەرەبەگایەتیدا ،خەباتێکی چینایەتی دەکا دژ بەو کۆیلایەتیەی کە کاری بەکرێ بەسەریدا سەپاندوە. ئەم چینە لەم هەوڵە بەردەوامەیدا بۆ لابردنی ئەو ڕێگریانەی لەبەردەمیدایە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و کۆتایی هێنان بە سیستەمی سەرمایەداری تیۆر و تاکتیک و شۆڕشی جۆراوجۆر و لەوانەش کۆمۆنیزمی تاقی کردۆتەوە. بەڵام ئەوە کۆمۆنیزم و سیاسەتی کۆمۆنیستی نیە کە ئەم مێژووە و شۆڕشەکان دروست دەکا، بەڵکو ئەوە قۆناغی گەشەی سەرمایەداری و گەشەی خەباتی چینایەتی کرێکارانە کە هەوڵە کۆمۆنیستی و سۆشیالیستیەکان دەخاتە قاڵبێکی مێژووییەوە، کە ئەم هەوڵانە ” ئەگەر لەو چوارچێوە مێژووییەی گەشەی چینی کرێکاردا نەبێت ئەوا دەبینین چەند بێ دەسەڵاتە لەگەیشتن بە ئامانجی کۆتایی، بە پێچەوانەشەوە چۆن لە شکان نەهاتووە، ئەگەر لەو چوارچێوە مێژووییەی بزووتنەوەی چینی کرێکاردا بێت”. *3

ئەم تێگەیشتنە ماتریالیستیە دوو شتمان بۆ رون دەکاتەوە؛

یەکەم: هەوڵە سیاسیە جۆراوجۆرەکان ناوی چینێک وەرناگرێ بەڵکو ناوی سەردەم و کەسایەتیەکان و حزبەکان و ڕەوتە سیاسیەکان وەردەگرن، بەڵام ئەمانە لەڕاستیدا خۆیان ئەنجام و پاشکۆی گەشەی مێژوویی چینی کرێکارن . هەربۆیە لە پشت ناو و مێژووی مارکس و لینین و مانیفیست و کۆمۆنە و ئۆکتۆبەر و حزبە جۆراوجۆرە کۆمۆنیستیەکانەوە دەبێ ئەو گەشە مێژووییە ببینی کە چینی کرێکار لەو قۆناغە جیاوازانەی گەشەی سەرمایەداریدا پێگەیشتوە و هەوڵە سۆشیالیستەکان بەپێی پیداویستیەکانی خەباتی چینایەتی لەو قۆناغەدا شکڵیان گرتوە. ئێمە بە لێکدانەوەی چوارچیوەی ئەو قۆناغە توانای تێگەیشتمان لەو هەوڵانە هەیە . ناتوانین ئەم هەوڵە کۆمۆنیستیانە بۆ هەموو قۆناغەکان بکەینە قاڵبێک وپێوەر و دۆگمێکی چەقبەستوو و نەگۆڕ، وە بزوتنەوەی کرێکاری بەپێی ئەو قاڵبە مێژوویانە بەش بەش بکەین بەناوی مارکسیەکان ، بەلشەفیەکان ، کۆمۆنارەکان و ترۆتسکیەکان و کۆمۆنیتسە کرێکاریەکان و سۆشیال دیموکراتەکان و هتد..

ئەم جۆرە تێگەیشتنە نامێژووییە کە کۆمۆنیزم و کۆمۆنیستەکان دەخاتە جێگای خەباتی چینایەتی کرێکاران و ئەوان دەکاتە نوێنەری مێژوو و چینەکە، تێگەیشتنێکی باوە کە خۆی بەرئەنجامی پرۆسەی دابڕان و دورکەوتنەوەی بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیران و سیاسیەکانی چینی کرێکارە لە خودی چینەکە و خەباتی چینایەتی و بونی بە گروپی تەبلیغاتی یان حزبی نوێنەرانی چینەکانی تر.

ئەم لێکدانەوە ماتریالیستیە تەواو پیچەوانەی ئەو تێگەیشتنە میتافیزیکیەیە کە مێژووی کۆمۆنیزم وەک مێژووی گروپە جێگیرەکان و ڕوداوەکانیان دەبینێ، وە تەواو جیاوازە لەو داتاشینی جیاوازیانەی ئێستای ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کە قاڵبە مێژوویەکانی وەک مارکسیزم و بەلشەفیزم و سەندیکالیزم و ئانارشیزمیان کردۆتە قاڵبی جێگیر و پیرۆز و بەپێی ئەوانە دنیای ئێستا و خەباتی دژی سەرایەداری چینی کرێکار لێک دەدەنەوە. ئەمە وەک کاری ڕێگرەکانی سەدەی ناوەڕاست وایە کە بەپێی ئەندازەی تەختەی ئایدیۆلۆژی تایبەت بەخۆیان جەستەی ئەم بزوتنەوەیە ڕێک دەبڕنەوە و ڕێکخراو و حزبی جۆراوجۆری لێ دروست دەکەن. لە کاتێکدا مانیفیست هاواردەکا: “كۆمۆنیستەكان، حزبێكی جیاواز بەرانبەر باقی حزبەكانی چینی كرێكار پێك ناهێنن. ئەوان، هیچ بەرژەوەندییەكی تایبەتی و جیاواز لە بەرژوەندی كارگەرانیان نییە. ئەوان لە خۆوە هیچ چەشنە شێوازێكی گرووپی ناهێننە كایەوە كە بزووتنەوەی كارگەری پێ بخەنە قاڵبەوە.”*4

دووەم:هەرکام لەم هەوڵە کۆمۆنیستیانە بەشێکن لە پرۆسەیەکی مێژوویی، کە هیچ کات نابنە خاڵی دەستپێکردن و جیاکردنەوە و کۆتایی مێژووی خەباتی چینایەتی، بەڵکو هەرکامەیان دەوروکاریگەری خۆی لە پرۆسەیەکی مێژوییدا دەنوێنێ ،کە بەردەوام لە گۆڕان و شکت و هەستانەوەدایە. مارکس ئەمە بە خەسڵەتی دیالەکتیکی خەباتی چینایەتی کرێکاران دادەنێ کە پێچەوانەی چینەکانی پیش خۆیەتی. ئەو دەڵێ؛ چینی کرێکار “ناتوانێ دروشمەکانی لەڕابردوو وەرگرێ بەڵکو تەنیا لە داهاتوو وەریدەگرێ. ئەو ناتوانێ ئەرکەکەی ئەنجام بدا ئەگەر هەموو ڕێزگرتنیکی ئەفساناوی ڕابردوو کۆتایی پێ نەهێنێ. شۆڕشەکانی پێشوو( بورژوایەکان) پێویستیان بە گێڕانەوەی یادەوەریەکانی ڕوداوە مێژوویەکانی جیهان بوو تاکو خۆیان هەڵخەڵەتێنن سەبارەت بە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی شۆڕشەکەیان.بەڵام شۆڕشی سەدەی نۆزدە(کرێکاریەکان)لەسەریەتی بۆئەوەی بۆخۆی ناوەرۆکی تایبەتی شۆڕشەکە ڕۆشن بکاتەوە دەبێ لێگەڕێ مردوەکان مردوەکانیان بنێژن..ئەم شۆڕشە پرۆلیتاریانە وەک لە سەدەی نۆزدەدا ڕودەدا،ئەوانە ، بە پێچەوانەوە بەردەوام ڕەخنە لە خۆیان دەگرن، وە لەکاتی بەرەوپیشەوەچوندا بەشێوەیەکی بەردەوام خۆیان دەوەستێنن لە ڕۆشتن، وەجارێکی تر دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەستیان کرد بەوەی شتێک بەدەست بهێنن تاکو سەرلەنوێ دەست پێبکەنەوە، وە بەشیوەیەکی بەبێ ڕەحمانە گاڵتە بکەن بە کەموکوڕیە سەرەتاییەکانیان و وە خاڵە لاوازەکانی وە هەموو پوچیەکانی.” *5 ئەمە خەسڵەتی دیالەکتیکی خەباتی چینایەتی کرێکارانە.هەربۆیە ئەنگلس دەڵێ” بزاڤی کرێکاری ئەڵمانی وارسی فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانیە.”*6

بە پێچەوانەی ئەم میتۆدە دیالەکتیکیەوە ،کە پێویستە هەموو مێژووی سەدەی ١٩ و ٢٠ بداتە بەر ڕەخنەی بێ ڕەحمانە تاکو کەموکوڕیەکان و لاوازیەکانی کۆمۆنە و ئۆکتۆبەر و هۆیەکانی شکستی ئەم شۆڕشانە بکاتە دەرس بۆ شۆڕشەکانی ئەم سەردەمە ، هێشتا دیدی میتافیزیکی و نامێژوویی زاڵ بەسەر بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا ،نەک هەر چینی کرێکار بەپێی قاڵبە فکریەکان پەرت پەرت دەکا، بەڵکو کۆمۆنیزم خۆشی دەکاتە شتێکی جیاواز لە چینی کرێکار و ئەو خەباتەی ئەمرۆ لە مەیدانەکانی ئازادی لە ئارادایە. بەم شێوەیە هیچ کاتێ ئەو ناکۆکیەی لە فکری خۆیدا بۆ جیاکردنەوەی سنوری کۆمۆنیستی و ناکۆمۆنیستی دروستی کردوە، ناتوانێ چارەسەری کێشەی جیایی کۆمۆنیزمی لە کرێکار پێ بکا. پێی وایە پیویست بە کۆمۆنیزمێکی فکری خالسە و پوختە تا بتوانێ ئەم دوانە پێکەوە گرێ بداتەوە، وەک چۆن پەیڕەوانی ئاینەکان بۆ دەقەکان و ڕەفتاری پێغەمبەرەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ ڕزگارکردنی دنیای ئێستا.

ئێمـە بۆ تێگەیشتنمان لە مێژووی چینی کرێکار و ئەو گۆڕانکاری و جیاوازیانەی لە خەباتی فکری و سیاسی ئەم چینەدا دروست دەبێ پێویستە سەیری مێژووی بورژوازی وەک چینێکی شۆڕشگێڕ دژ بە سیستەمی دەرەبەگایەتی بکەین. دەبینین بەپێی گۆڕانکاری وگەشەی جێگە و ڕێگەی ئابوری بورژوازی لە سەردەمی ڕینیسانسەوە هەوڵی فکری و سیاسی بەردەوامی چەند سەدەی خایاند تاکو پێکهاتەکانی سیستەمی سیاسی خۆی کامڵ کرد. لە لۆتەریزمەوە دەست بە شەڕ لەگەڵ کەنیسەی کاسولیک دەکا،وەک پێکهاتەیەکی سیستەمی دەرەبەگایەتی، هەروەها لە میکاڤیللیەوە شۆڕش بەسەر فکری سیاسی دەرەبەگایەتی و کڵێسادا دەکا و زانستی سیاسەت لە دنیای واقعیدا دەهێنێتە ئارا و دواتر لەسەر دەستی هەر کام لە جان بۆدان، ئاڵتۆسیۆس،تۆماس هۆبس، جۆن لۆک،مۆنتیسکۆ،ڕۆسۆ،بنتام و ستیوارت میل و دەیان فەیلەسوف و یاساناس و سیاسی و بزوتنەوە سیاسیەکانیەوە ،کاری فکری و تێوری سەبارەت بە چەمکەکانی سەرەوەری، دەسەڵاتی یاسا، فۆرمی حوکمڕانی، جیاکردنەوەی دەسەڵاتی دینی لە دەسەلاتی سیاسی، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و بەڕیوەبردن و دادوەری ودەوڵەت و دەستور و مافەکان فۆرمۆڵەکران و جێکەوتن. ئەم پرۆسەیەی شکڵگرتنی دەوڵەت و دامودەزگاکانی سیستەمی سەرمایەداری لە ئەنجامی چەند سەدە له ململانێی فکری و سیاسی و سەربازی لە نێو چینی بورژوازیدا و دژ به فکر و بیرورای زالی ده ره به گایه تی ڕویداوە.

لەگەڵ پێداویستیەکانی سەپاندن وڕاگرتن و گەشەپێدانی دەسەلاتی ئابوری ئەم چینەدا و کاریگەری خەباتی چینایەتی بەسەریانەوە ،قاڵبی حزب و حکومەت و دەوڵەتی بورژوازی گۆڕانی بەسەرداهاتوە و شکڵی ئێستای پەرلەمانی و حکومەتی جێبەجێکردن و دەزگای دادوەری و سوپا و دەزگای ئاسایش و دەزگا نهێنیەکانی وەرگرتوە و لە ئاستی جیهانی UNوبانکی جیهانی ودەزگای جۆراوجۆری دروستکردوە.

حزب و دەوڵەت بۆ چینی کرێکاریش ڕەوتێکی ململانێی فکری و تیۆری و پراتیکی دوو سەدەیەی تێپەڕاندوە. لەهەر دەورەیەکدا چینی کرێکار کۆمەڵێک هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناوە و لە خەبات و شۆڕشی بەردەوامیدا ڕاستی و دروستی تیۆریەکان و سیاسەتەکانی تاقیکردۆتەوە و سەلماندونی، یاخود لە شکستەکانیدا ناڕۆشنی و هەڵەکانی خۆی بۆ دەرکەوتوە. ڕەوتێکی مێژوویی ئەم چینە کە لە دوو سەدەدا لە شێوازی ئەنترناسیونال و سەندیکا و شورا و یەکێتیە کرێکاریەکان حزب و شۆڕش و مانگرتن و دەوڵەتدا خۆی نمایش کردوە. ئەمانە هەمویان هەوڵی جۆراوجۆری چینێکن کە لە پێناو کۆتایی هێنان بە کۆیلایەتی بۆ سەرمایەداری دەستی بۆبردوە و لە پرۆسەیەکی مێژوویدایە بۆ خۆ ئامادەکردن وەک بەدیلی ئەم سیستەمە چەوسێنەرە. پێ بەپێی ئەوەی «چینی کرێکار بەردەوام ژمارەی زیاد دەکات و بە دیسپلین دەبێت، یەکگرتوو دەبێت، ڕێکخراو دەبێت، لە ڕێگای میکانیزمە زۆرەکانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری خۆیەوە”*7 ، له خەباتی چینایەتیدا مەسەلەی نوێ وەک حزب ، ئەنتەرناسیونال، دەوڵەت، شورا و سەندیکا و کەلتور و هتد دێتە پێشەوە.

کۆمۆنیزم لەگەڵ شۆڕشە بورژوازیەکاندا دژی دەرەبەگایەتی وەک بزوتنەوەیەکی ناڕازی کرێکارانی تازە پێگەیشتوو هاتەمەیدان و زۆر بەسادەیی خۆی لەبەرگی بەدیلی سەرمایەداریدا نیشاندا. هەرچۆن بورژوازی چەند سەدەی لە خەباتی فکری و سیاسی و ئابوری ویست تاکو لە کۆتوبەندەکانی فیۆدالی ڕزگاری بوو ، بە هەمان چەشن کرێکارانیش لە هەوڵێکی مێژوویی بەردەوامدان تا خۆیان وەک بەدیلی سەرمایەداری بسەلمێنن. ئەم چینە بە چەندین شۆڕش لە سەدەی نۆزدە و بیستدا مۆری خۆی داوە لە مێژووی تا ئێستای دنیای سەرمایەداری.

ئەم کۆمۆنیزمە بەم تەجروبانەی نیشانداوە لە بواری فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا و بوەتە یەکێک لەو بزوتنەوانەی کاریگەری لەسەر پێکهاتەی ئاڵۆز و قەیراناوی سیستەمی سەرمایەداریداهەیە. هەر قۆناغێکی ئەم هەوڵە فکری و سیاسیانە دەبێ وەک ڕەنگدانەوەی دۆخی سیاسی و ئابوری ئەو سەردەمە و پێداویستیەکانی خەباتی ئەو دەروەیە سەیربکرێن نەک وەک قاڵبێک و دۆگمێکی کە مێژووی تیاقەتیس بکرێ و لە ئێستادا دەبێ کۆمۆنیزم وەڵامی ئەو کێشە و مەسەلانە بداتەوە کە چینی کرێکار لە خەبات و ڕیکخراوبون و شەڕی لەگەڵ بزوتنەوە بورژوازیە نیولیبراڵ و پۆپۆلیست و ناسیونالیستەکانداڕوبەڕوە، نەک شەڕێک کە مارکس لەگەڵ باکۆنین هەیبوە ، یان لینین لەگەڵ کاوتسکی ، یاخود ترۆتسکی لەگەڵ ستالین. هەرچۆن بورژوازی ناڵی بۆچونەکانی هۆبز یان ڕۆسۆ قسەی ئاخری دەوڵەت و دەستور و پەیمانی کۆمەڵایەتیە. بێگومان چینە کۆمەڵایەتیەکان لە شەڕی سیاسی دنیای واقعیدا بەناچاری یان بەپێی بەرژەوەندیەکانی چینەکەیان ئەم یاسا و دەزگایانە دەگۆڕن. هەربۆیە چینی کرێکاریش پێویستی بە بەردەوام گەشەپێدانی گۆڕینی تیڕوانین و ئامڕازەکانی خەباتی هەیە.

تێگەیشتنی ماتریالیستی لە مێژووی چینی کرێکار پێمان دەڵی کە ئەم چینە لەگەڵ دروستبون و گەشەی چینی بورژوازی وشۆڕشی پیشەسازیدا دروست بوە و هەردوو ئەم چینە سیستەمی سەرمایەداریان پێکهێناوە. ناکۆکی چینایەتی نێوان ئەم دوو چینە لەناو جەرگەی شەڕی کۆتایی هێنان بە پاشماوەکانی سیستەمی دەرەبەگایەتیدا بەرەبەرە زەق بوەتەوە و گەیشتۆتە شەڕی نێوان ئەم دوو چینە و لەهەر شەڕێکدا بۆ دیموکراسی و ئازادی زیاتر کە بورژوازی کردویەتی دژی سیستەمی پاشایەتی و فیۆدالی چینی کرێکار بەشداریکردوە وهەوڵیداوە ئەو دەستکەوتانە هەر تایبەت نەبن بە بورژوازی بەڵکو ئەویش وەک لێی بەهرەمەندبێت.

چینی کرێکاریش هاوشێوەی بورژوازی سەدەکانی ڕینیسانس و ڕۆشنگەری، ئەویش لە سەدەی ١٩و٢٠دا کۆمەڵێک شۆڕشی کردوە و پرۆسەیەکی دانەبڕاوی لە خەبات و فشار دژ بە سەرمایەداری هەبوە. ئەم چینەش بەپێی جێگەوڕیگای ئابوری و ئاستی گەشەی سەرمایەداری و ئاستی وشیاری و ڕێکخراوبونی کرێکاران تیایدا ئایدیاکانی دنیای کۆمۆنیستی و یەکسان و ئازادی سەریهەڵداوە و توێژی ڕۆشنبیر و فەیلەسوف و بیریاران و هەڵسوڕاوانی سەر بەم چینەش تەعبیریان لەم خواست و ئامانجانە کردوە. کۆمۆنیزمیش وەک بەشێک لەم هەوڵە ڕۆشنبیری وسیاسیە، پێ بەپێی تەجروبە سیاسی و پراتیکە شۆڕشگێڕانەکانی کرێکاران گەشەی دەرکرد و لە کۆمۆنیزمێکی خەیاڵیەوە گەشتە ئاستی تیۆریەکی سیاسی و ئابوری و فەلسەفی و دواتریش بەشێوەیەکی زانستی لیکدانەوەکانی لەسەرسیستەمی سەرمایەداری و ناکۆکی و قەیرانەکانی و ئامڕازەکانی گۆڕانی بە سیستەمێکی کۆمۆنیستی خستەڕوو.
چەمکی حزبی کرێکاری و کۆمۆنیستی لە مێژووی ئەم ململانێ سیاسی و چینایەتیەدا سەریهەڵدا. سەرەتا گروپە کۆمۆنیستیە نهێنیەکان و ڕیکخراوە جەماوەریە ئاشکراکان پێکدەهاتن و دواتر گرنگی ڕیکخستنی یەکپارچە و سەراسەری و جیهانی ئەم چینە هاتە ئارا وئەنتەرناسیونالی یەکەم و حزبە سۆشیال دیموکراتی و کرێکاریەکان لە ئەوروپا وڕوسیاو ئەمریکادا سەریان هەڵدا.

ئەم چەمکە دوو خەسڵەتی سەرەکی هەبوو، کە یەکەمیان باسی حزب باسی ڕێکخستنی سەرجەم چینی کرێکار بوو وە مانای حزبێکی تایبەتی نەبوو لە ناو کرێکاراندا. هەربۆیە لەئەنتەرناسیونالی یەکەم و حزبی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیادا بۆچون و ڕیبازی سیاسی جیاجیا دەبینین و سەرەڕای ململانێی سیاسی و فکری نێوانیان بەڵام وەک حزبێکی کۆمەڵایەتی وهێزێکی سیاسی ئەم مەیلانە پێکەوە کاردەکەن. مانیفیستی کۆمۆنیستی مارکس و ئەنگلس تەعبیر لەم قۆناغە دەکا کە دەڵێ ” کۆمۆنیستەکان حزبێکی جیا لە حزبەکانی چینی کرێکار نین و ئامانجیان کۆکردنەوەی هەموو چینەکە و خستنەڕووی ئامانجی کۆتایی چینەکەیە لە هەموو قۆناغەکانی خەباتیدا” ئەو پێناسەیەیە بۆ حزب کە بنەمای تێگەیشتن لە چەمکی حزبی کرێکاری و کۆمۆنیستی نیشان دەدا.

دووەمیان ؛ ئەم حزب و ڕیکخراوانە لەگەڵ شەڕی چینی کرێکار لەسەر دەسەڵات گرتنی کرێکاران و شۆڕشی سۆشیالیستی بەسەر سەرمایەداریدا تێکەڵاون. وەک تێکەڵاوی ئەنترناسیونالی یەکەم لەگەڵ کۆمۆنەی پاریس و پەیوەندی بەردەوام بە خەباتی سیاسی و ئابوری کرێکارانی ئەوروپاوە، یان حزبە سۆشیال دیموکراتەکان و خەباتی پەرلەمانی و مانگرتن و خۆپیشاندانە کرێکاریەکان و بونی سەدان هەزار ئەندامی کرێکاری لەم حزبانەدا و بەشداری لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر و ڕاپەڕینەکانی ئەڵمانیا و مەجەر و مانگرتنە سەراسەریەکانی ئیتالیا وبەریتانیا و نەرویج و وڵاتانی تر.

لەم ئاستە لە گەشەی بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی وەک بزوتنەوەیەکی سیاسی وجەماوەری وبەتایبەت لە کۆمۆنەی پاریسەوە چەمکی دەوڵەتیش دەبێتە بەشێکی سەرەکی لەم خەباتە. دواتر لە شەڕی جیهانی یەکەمدا ئەم بزوتنەوەیە دەکەوێتە بەردەم قۆناغێکی تەواو جیاوازەوە و لەبەردەم ئەرکێکی مێژووییدا قەرار دەگرێت. ئەم شەڕە جیهانیه بۆ جیهانی مۆدێرن بەمانای ڕوخانی تەواوی پایەکانی دنیای لیبرالیزم و مافی مرۆڤ و ئازادیەکانی بورژوازیە،کە لەبەرامبەریدا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی شۆڕشگێڕانەی سەریهەڵدا و بزوتنەوەی کرێکاری وکۆمۆنیستی خستە بەردەم ڕوبەڕوبونەوەیەکی مێژوویی لەگەڵ ئەم شەڕە جیهانی وبەربەریەتەی سەرمایەداری و نیشاندانی بەدیل و ڕیگاچارەی کۆمۆنیستی بۆ کۆمەڵگەی
مرۆڤایەتی. هەربۆیە جارێکی تر مەسەلەی شۆڕشی کرێکاری دژ بە دەسەڵاتی بورژوازی وگرتنە دەستی دەسەڵات و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی دەبێتە پێویستیەکی ڕۆژ.

“دەوڵەت و شۆڕش” ی لینین تەعبیر لەم قۆناغە گەشەکردوەی کۆمۆنیزم و چینی کرێکار دەکا کە دەڵێ” ئامڕازەکانی دەوڵەتی بورژوازی دەبێ لەناوببرێ و دەوڵەتێک دروست ببێ کە پشتی بە چەکدارکردنی گشتی و نوێنەرانی ڕاستەوخۆی کرێکاران و جوتیاران ببەستێ”.
لەم قۆناغەدا ئێمە لەگەڵ دوو مەسەلە دەرگیر دەبین یەکەم؛ جیابونەوەیەک لە نێو بزوتنەوەی کرێکاریدا لەسەر بنەمای تاکتیک لە بەرامبەر شەڕی جیهانی و دەوڵەتی بورژوازیدا.

ڕەوتێکی ناسیونالیستی لە نێو بزوتنەوەی کرێکاریدا پشتیوانی لە لایەکی شەڕ دەکەن بەرامبەرلاکەی تر و هاوکاتیش پشتیوانی لە ریفۆرمیزم دەکەن لە بەرامبەر گۆڕینی دەسەڵات بەشێوەی شۆڕشگێڕانە.

دووەم ؛لە ڕوسیادا کە زەمینەکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی تیایدا لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لەبار دەبێت و ٣ شۆڕشی یەک لە دوای یەک ڕودەدەن و بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی نمونەیەک لە شۆڕشی سۆشیالیستی و دەوڵەتی کرێکاری نیشان دەدا.

ئەم دەورەیە دەورەیەکی ئاڵۆز و پڕ لە کێشەیە. هەردوو چەمکی حزب و دەوڵەت لەم دەورەیەدا دەکەونە قۆناغی پراتیکێکی کۆمەڵایەتی و گۆڕانێکی سەرتاپاگیری سیاسی و ئابوری کۆمەڵگەی ڕوسی دەگرێتەوە و کاریگەری خۆی بەسەر جیهاندا دادەنێ. سەدەی ٢٠ و تا ئێستاش مۆدیلی حزبی بەلشەفی و دەوڵەتی سۆڤیەتی وەک دوو مۆدیلی نەگۆڕ و پیرۆز سەیردەکرێن و هیچ ڕەخنەیەکی بنچینەیی لەم مۆدیلانە و نیشاندانی بەدیلی بەرامبەریان لە ئارادا نیە.
ئەم دیدە میتافیزیکی و نامێژووییە لە حزب و دەوڵەت مەسەلەی سەرمێزی ئەم لێکۆڵینەوەیەیە. لێرەوە تێڕوانینی ماتریالیستی بۆ دەور و مێژووی چینی کرێکار گرنگی حەیاتی و بنەڕەتی پەیدا دەکا، بویه دەبێ لێکدانەوەی دروست و زانستی بۆ ئەم مێژووە و واقعی ئێستا بکا و وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە بونەتە گرێ کوێرە لە بەردەم چینی کرێکار و ئایندەی خەباتەکەیدا. تێڕوانین بۆ حزب و دەوڵەت ئەو دوو ئەڵقەیەیە کە ئێمە لەم لێکدانەوانەدا بەدەستیەوە دەگرین تاکو دەرگابکاتەوە بەڕووی ڕۆشنکردنەوەی گرفت و کێشەکاندا.
لێرەوە دەبێ ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەسەر دوو چەمکی حزب و دەوڵەتدا هات بە شیوەیەکی وردتر لێک بدەینەوە تا بزانین چ جیاوازیەکی لەگەڵ بنەما سەرەکی و سادەکانی پێش ئەم دەورەیە و دنیای سەردەمداهەیە؟

3 http://www.asokamal.com/index/?p=1616*
*4https://www.marxists.org/kurdi/marx/babetekan/marx_1848_manifesti_komonist.pdf
*5 الثامن عشر من برومیر لویس بونابرت ل ١٤٣،مارکس انجلس ،مخارات، الدار التقدم
*6https://www.marxists.org/kurdi/marx/babetekan/marx_1888_feurbax.pdf لودفیگ فیورباخ و کۆتایی فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانی، ل ٨١، وەرگێڕانی سالار ڕەشید
7 http://www.asokamal.com/index/?p=1616*




گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بێری وایزڵه‌ر سكرتێری ڕێكخراوی سۆشیالیست ئاكشن لە کەنەدا

گۆشه‌یه‌ك له‌ کارو خەباتی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی لە كه‌نه‌دا

گفتوگۆو ئامادەکردنی: گۆران عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگه‌كان

———————————————–
1- بێری وایزڵەر کێیە؟

بێری وایزڵەر:

من، نووسەر، سەرنووسەر، مامۆستا، سەندیکالیست، خوێندکاری مێژوو، ئاژیتاتۆری دادپەروەری کۆمەڵایەتی، لەسەروی هەموو ئەوانەشەوە دامەزرێنەری پارتی شۆڕشگێڕانەی سۆشیالیستیم.
لە تۆرنتۆ لە دایک بوومە لە ساڵی 1953، کوڕی ڕزگار بوویەکی هۆڵۆکۆستی جولەکەکانم، نەوەی ئاوارەکانی دەستی شەڕو سەرکوتم. دژی کۆڵۆنیاڵیزم و داگیرکاریم لە فەڵەستینەوە تا کوردستان و هەموو شوێنێکی تر لەم دونیایە.
حەزم لە مۆسیقای میللیە، لە ئارت – کلاسیک و نوێ، چێشت لێنان لە ماڵەوە، باخەوانی، گەشت و گوزار، وەرزش و ئارەزوویەکی زۆریش بۆ خوێندنەوە. لەگەڵ کۆمپیوتەریش سەرو کارێکم پەیداکردووە، بەڵام خۆم لە ئەلکترۆنیات بە دوور دەگرم، کاری ناو ماڵ، لە بیرکاریش سنووردارم. لەگەڵ هاوسەرە شیرینەکەشمدا سی ساڵمان پێکەوە گوزەراندووە.
نزیکەی پەنجا ساڵم لە تەمەنم لە ناوبزوتنەوەی سۆشیالیستیدا بەڕێکردووە بۆ گۆڕینی بارودۆخی کۆمەڵگا. سەرەتای کارکردنم لە قۆناغی ئامادەییەوە دەستی پێکرد ئەوەش لە هەڵمەتێکەوە بوو لە پێناوی دیموکراتی و مافی خوێندکاران. لێرەوە دەرگایەکی گەورەتر لەدونیابینی خەباتکردن ئاواڵە بوو، شەڕی ڤێتنام، کۆڵۆنیاڵیزمی نوێ و عەسکەرتارییەت، چەوسانەوەی کرێکاران و جودا خوازی لەسەر بنەمای ڕەنگ و ڕەگەز، بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتێکان، تا دەگاتە هەڕەشەکانی بۆمبی ئەتۆمی.
کە ئاوڕ دەدەمەوە لە ڕابردووم دڵخۆشم بە کارە ڕێکخراوێکانم: هەر لە جوڵانەوەکانی خوێندکارانەوە تا وەستانەوە دژ بە کۆڵۆنیالیزم و هاوپشتیکردن لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵک لە ئەمریکای ناوڕاست، یەکێتی مامۆستایان ( پاش بیست ساڵ لە لایەن بیروکراتیەتی سەرکوتگەرەوە بەلاڕێدا برا)، گەورەترین و کاریگەرترین بەرەی چەپ لەناو پارتی نیشتمانی دیموکراتی(NDP) لەسەرووی هەموو ئەوانەشەوە هەوڵی بەردەوامم دژ بە زوڵم و ناعەدالەتی و هەروەها بنیاتنانی ڕێکخراوەیەکی شۆڕگێڕانەی سۆشیالیستی لەم وڵاتە کە پەیوەندی هەبێت بە هاوڕێکانی ترمانەوە لە سەرانسەری جیهاندا.

2- کەی و چۆن پەیوەندیت پەیداکرد لەگەڵ مارکسیزمدا؟

بێری وایزڵەر:

پەیوەندێکانی سەردەمی لاوێتیم لەگەڵ بزوتنەوەی خوێندکاران بۆ بەدیموکراتیزەکردنی سیستمی خوێندن، بوو بە مایەی ئەوەی بەشداری بکەم لە خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی ڤێتنام، لێرەشەوە پەیوەندیم پەیدا کرد لەگەڵ گەنجانی دیموکراتی نوێ و لاوانی سۆشیالیست. لە زانکۆی تۆرۆنتۆ ئەندامانی لاوانی دیموکراتی نوێ NDY باسی ئیمپریالیزمیان بۆ کردم، هەرچەندە تێڕوانینەکانیان قەتیس ببوەوە لە سنوری ناسیۆنالیزمی کەنەدیدا.
لە پێشانگەیەکی کتێبدا کە لەلایەن ( کۆمەڵەی کاری سۆشیالیستی – LSA)ه‌وە ڕێكخرابوو، بۆ یەکەمین جار کۆپییەکی (مانیفێستی کۆمۆنیست)م کڕی کە پێشەکێکەی لەلایەن ترۆتسکییەوە نووسرابوو. LSA زۆر بیرکردنەوەی لا درووستکردم لەسەرەتادا وام هەستکرد پارتەکە زۆر ڕەقە و لە تاکتیکدا کۆنسێرڤەتیڤە، پەیوەندیم کرد بە گروپێێکی ڕادیکاڵی قوتابیانەوە ناویان لە خۆیان نابوو ( Old Mole)، پاشان ئەندامی کۆمەڵەی مارکسییە شۆڕشگێڕەکان، دوواتریش کۆمەڵەی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (Revolutionary Workers League). لە کۆتاییدا LSA (League for Socialist Action ) لە کەنەدادا زیاتر ڕۆشن بوو لە هەموو لایەنە چەپەکانیتر .

3- لەو کاتەوەی خۆت بە مارکسی زانییوە تا ئەم کاتە، چۆن دەڕوانیتە مارکسیزم و بزوتنەوەی سۆشیالیستی لە کەنەدا، وە بەچ ئاراستەیەکدا دەڕوا؟

بێری وایزڵەر:

بزووتنەوەی مارکسیزم لە کەنەدا بە شێوەیەکی گشتی باوەشی بە خەباتی ئینتەرناسیۆلیستیدا کردووەو خۆی دەربازکردووە لە ناسیۆنالیزمی کەنەدی , وەک داکۆکیکەرێکی ئازادی نەتەوەکان خەباتی کردووە و پشتیوانی کردووە لە خەڵکی ئیندجنس و کیوبەک و فەڵەستین، هەروەها لایەنگیری خۆشی بۆ چینی کرێکار پیشان داوە. مارکسێکان لە ڕووی ژمارەوە لە ئێستادا کەمترن لە ساڵەکانی هەفتا و هەشتاکان، بەڵام دووبارە ڕوو لە گەشەکردنە.
کێشەیەکی سەرەکی لەمڕۆدا ڕوبەڕوی شۆڕشگێڕەکان دەبێتەوه‌ ئەوەیە کەچۆن بکرێت ئەم باوەڕە پراكتکڵی ببرێتە ناو جەرگەی چینی کرێکارو لەوێدا پارتێکی شۆڕشگێڕانە دروستبکرێت.
چارەسەری ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەستە بە یەکگرتنەوە، وە تەجسید کردنی ئەم ڕۆحە لە ناو یەکێتییە کرێکارێکان و ئەو بنەما کرێکارییەی ناو “پارتی دیموکراتی نوێ”. بە کورتی خەباتی چینایەتی بەرەی چەپ لە هەموو شوێنێک لە پێشڕەوی دایە دژ بە بیروکراتیەت و چوارچێوه‌ی رابەرایەتێکەی، ئەمەش لە خۆیدا کلیلی چونە پێشەوەیە. پێویستە بزوتنەوەی مارکسی بەم ئاراستەیەدا بڕوات، یان هەر لەو دوورە پەرێزییەدا دەمێنێتەوە، لەوەش خراپتر لە چوارچێوەی ئەکادمییەتدا خۆی قەتیس دەکاتەوە.
من دڵخۆشم بەو سەرهەڵدانە نوێیەی نێو گەنجان دژ بە سەرمایەداری، کە یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەو یاخیبوونەی کرێکاران لەبەرانبەر خاوەنکارەکانیان و بیرۆکراتیەتدا. ئەمە لە خۆیدا دەرگایەکە بە ڕووی دامەزراندنی پارتێکی شۆڕشگێڕدا لە داهاتوویەکی نزیکدا. دژە کاپیتاڵزمی بەتەنها بەس نییە، دەبێت هەر ئەمڕۆ خۆت ڕێکخراو بکەیت.

4- لە بەشێک لە وەڵامەکەتدا ئاماژەت بە کەمبوونی ژمارەی سۆشیالیستەکان کرد لە ئێستادا لە چاو پێشووتر. ئەو پێشووە کەیە، وە هۆکاری ئەم کەمبوونە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

بێڕی وایزڵەر:

ئەگەر ئێمە بەراوردێك لە نێوان ئەمڕۆ و ساڵانی شەستەکان و هەفتاکانی پاش شەڕی جیهانی دووەم بکەین، جیاوازییەکان بە ڕۆشنی دەبینرێت. بوژانەوەی ئابوری پێشکەوتوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوای سەرمایەداری، هاوتا بوو لەگەڵ فشاری دەوڵەت و بە حاشییەبوونی چەپی ڕادیکاڵ. سیاسەتە توندو سەرکوتگەرەکانی ستالینیش بوو بە هۆکاری دابڕانی بەشێکی تر لە کرێکاران لە بزوتنەوەکەی. بەڵام شەڕ لە ڤێتنام و کەلتوری بەهەدەردان و زیادەخۆری، لە ئاستی جیهاندا بزوتنەوەیەکی گەنجانی هێنایە دەرەوە، نەک تەنها دژ بە شەڕ، بەڵکوو دژ بە ڕەیسیزم، سێکسیزم، نادادپەروەری و وێرانکردنی سروشت. خۆپیشاندانەکانی مانگی مەی ١٩٦٨ی فەرەنسا ئەوەیان نیشانداین، کە خوێندکاران ناتوانن شۆڕشی سۆشیالیستی ئەنجام بدەن بەبێ بوونی پارتێکی جەماوەری مارکسی شۆڕشگێڕ، لێرەوە چینی کرێکار لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دوور دەخرێتەوە لەلایەن سەرکردە ستالینی و دیموکراتخوازەکانەوە.

لە ناوەڕاستی حەفتاکان و هەشتاکاندا، سەردەمی زێڕینی وڵاتە سەرمایەدارێکان کۆتایی هات و دەرگای قەیرانکان کرانەوە. لێرەوە هێرشەکان دەستپێدەکاتەوە بۆ سەر دەسکەوتە کۆمەڵایەتێکان و ئەو دەسکەوتانەی چینی کرێکار لە ڕابردوودا بەدەستیان هێنابوو. بە شێوەیەکی بەرچاو هەست بە نەبوونی بڕێکی تەواو لە ڕابەرانی سەندیکاکان و پارتە سیاسییەکان دەکرێت بۆ وەستانەوە بەرانبەر بەو هێرشانەی کە دەکرایە سەر بەرژەوەندییەکانی چینی کرێکار لە لایەن کەمپانییەکانەوە. خوێندکارانی ڕادیکاڵ بێدەنگبوون لە بەرانبەر کێشە ئابورێکاندا. کرێکارانی ڕادیکاڵیش ڕووبەڕووی کێوێک لە بەرگری بوونەوە، تەنانەت فشار خستنە سەریان لەڕێی بیروکراسییەتی کارەوە. بۆیە ژمارەی سۆشیالیستەکان “کەمبوونەوە” بە بەراورد بە گەشەی دانیشتوان و خواستی بەرگری کرێکاران.

ئەمرۆ بزووتنەوەی کرێکاری لە حاڵەتی بەرگریدا ماوەتەوە. گۆڕینی ڕابەرانی گەندەڵکار لە بزووتنەوەکەماندا ناکرێت جیابکرێتەوە لە ڕووبەڕووبونەوەمان لەگەڵ چوونەسەرەوەی قەیرانەکانی دەسەڵات، کە خۆیان دەردەخەن لە کێشەکانی ژینگە، چوونەسەری هەڕەشەی شەڕی ئەتۆمی، پلانی دەستگرتنەوەی نەزۆکانە، پاوانخوازی دەسەڵات، ئەمانە دەبنە مایەی هاتنە دەرەوەی فاشیزمی نەتەوەیی و ڕەگەز پەرستی و ڕق بوونەوە لە پەناهەندە. قڵیشێکی گەورە کەوتۆتە نێوان دونیابینی ئەوانەی له‌ دەسەڵاتدان لەگەڵ زۆرینەی کۆمەڵگە لە کرێکاران، ژنان و لاوان کە دژایەتێکانیان بۆ سیستمی سەرمایەداری ڕوو لە زیاد بوونە. کاری سۆشیالیستەکان ئەوەیە ئاسۆو ئامانجێکی ڕۆشن و شۆڕشگێڕانە بخاتە پێش نەوەی نوێ لەکرێکارانی شۆڕشگێڕ. ئامانجمان پەیوەستکردنیان بە ڕیزی کرێکارانی شۆڕشگێڕی جیهانییەوە.

5- ئێوە ڕێکخراوەیەکی سیاسیتان هەیە بە ناوی کاری سۆشیالیستی، وەکوو گروپێک لە ناو پارتی دیموکراتی نوێ کار دەکەن. کەی ئەم ڕێکخراوەیەتان دامەزراندووە؟ ئەی بۆچی لە ناو ڕێکخراوەیەکی سیاسین و سەربەخۆیانە کاری خۆتان ناکەن؟

بێڕی وایزڵەر:

پارتی دیموکراتی نوێ- ی کەنەدی (NDP)، پارتێکی سۆشیال دیموکراتی لاوازە. لە پاش درووستبوونی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دروستبوو لە 1961 بە دەستپێشخەری کۆنگرەی کاری کەنەدی و CCF پارتێکی چەپی دیموکراتی کۆمەڵایەتی بوو لە 1933 درووستببوو. زوو زوو هەوڵدەدرێتNDP لە ئاستی هەرێمەکان دەسەڵات بگرێت، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە لە ئاستی فیدراڵدا براوەبێت. چونکە ڕابەرەکانی لاینگیری لە سەرمایەداری و ئیمپریالیزم دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن کرێکارانی پێشڕەوەوە لایەنگیری دەکرێت، ئەوانەی نائومێد بوون لە پارتە گەورە کاپیتالیستێکانی کەنەدا، لیبراڵ و کۆنزێرڤەتیڤ. هیچ پارتێکی تر نییە لەNDP چەپ تربێت. ئەوەی هەیە پارتی کۆمۆنیستی و چەند گروپێکی بچوک لە ترۆتسکێکان و ماوێکان، جیا لەمانە شتێکی تر نییە.
ڕێگریکردن لە چوونە ناو NDP وە بە مانای ڕێگریکردنە لە گفتووگۆکردن لەگەڵ بەشێکی زۆر لە کرێکارانی هۆشیار لە ڕووی چینایەتی و سیاسییەوە لەم وڵاتەدا، ئەوە لە خۆیدا بڕیاری تەریکبونەوەو پچرانی پەیوەندییە.
سۆشیالیست ئاکشن SA هەوڵی بردنە پێشەوەو ڕێکخراوکردنی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان دەکات لە ناو ڕێکخراوە جەماوەرێکاندا لە ئاستی کرێکارانی کەنەدا. هەروەها دەبێت دژایەتی بیروکراتیزم بکەین لە ناو چینەکەماندا و تووڕ هەڵبدرێنە دەرەوە، وە ئەمکارە دەبێت لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەرێکانیشدا ئەنجام بدرێت. ئەوە باوەڕو سیاسەتمانە لە ناو سەندیکاکان و NDP دا.

په‌یوه‌ندی كاری ئێمه‌ به‌ NDP یه‌وه‌، وه‌ك به‌شداریكردنمانه‌ له‌ سه‌ندیكا كرێكارێكان، له‌ بنه‌ره‌تدا ستراتیجیه‌تی ئێمه‌ گه‌شتنه‌ به‌ چینی كرێكار و ڕێكخراوه‌ كرێكارێكان. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئایدیۆلۆجیمان نییه‌ له‌گه‌ڵ سۆشیاڵ دیموكراتدا، ئه‌وه‌ هه‌ر وازبێنه‌ له‌ كڵێشه‌ لاوازه‌كه‌ی كه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ NDP دا.
ناتوانرێت NDP بگۆڕدرێت، پڕه‌ له‌و خاڵه‌ دژ‌انه‌ی سۆشیاڵ دیموكراسی. ئێمه‌ له‌وێ كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی گۆڕانێك به‌رینه‌ پێشه‌وه‌ به‌هاوبه‌شی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وكرێكارانه‌ی له‌ قاعیده‌ی ئه‌و حزبه‌ كارده‌كه‌ن، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رژه‌وه‌ندییه‌ جۆراو جۆره‌كانی قیاده‌و قاعیده‌ی ئه‌م حیزبه‌ لێك ده‌ترازێن و دوورده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌یه‌كتر. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم كه‌وا كاره‌كانی SA له‌ده‌ره‌وه‌ی NDP دایه‌.
له‌ ئێستادا SA نوێنه‌رێكی خۆی به‌ به‌رنامه‌یه‌كی سۆشیالیستی ڕۆشنه‌وه به‌شداری پێكردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانێكاندا. هه‌روه‌ها ته‌قریبه‌ن ڕۆژانه‌ خۆپیشاندانمان هه‌یه‌ بۆنمونه‌ دژ به‌ ده‌ستپێوه‌گرتنه سه‌رمایه‌دارێكانی‌ دۆگ فۆردی پارتی پارێزگاران له‌ ئۆنتاریۆ.

ئێمه‌ به‌شدارین له‌و نێتوۆركه‌ هاوپشتییه‌ی بۆ كوبا و ڤنزوێڵا، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی چه‌پی كیوبه‌كین بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دا بۆ كشانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئیسرائیل. به‌شدارین له‌ به‌رهه‌ڵستكاریكردنی ڕاكێشانی بۆڕییه‌ نه‌وتێكان به‌ قازانجی دانیشتوانه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ وه‌ك مافێكی ڕه‌وای خۆیان. سه‌رباری ئه‌وكارانه‌شمان هه‌ڵده‌ستین به‌ پیشاندانی فیلم، به‌ستنی كۆنفرانس، گێڕانی كۆڕو سیمنار، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك له‌گه‌ڵ به‌ چاپگه‌یاندنی نامیلكه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی سۆشیاڵست ئاكشن كه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی مانگانه‌یه‌ له‌ ئاستێكی فراواندا.
تێكه‌ڵاو بوونمان به‌ ND یاریده‌ده‌رێكی باشه‌ له‌ ڕووی میدیاییه‌وه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كارو چالاكێكانمان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و به‌ره‌ی چه‌پدا له‌ ناو ئه‌م پارته‌، ئیتر ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌و كارانه‌مان كه‌ به‌درێژایی ساڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

6- بانەری سۆشیالیست ئاکشن-SA وێنەی هەردوو کەسایەتی” لیۆن ترۆتسکی و ڕۆزا لۆکسمبۆگ”ە کە بەردەوام لە بۆ نەکانتاندا ئامادەییان هەیە. دەپرسم بۆچی ئەم دوو کەسایەتییە بوونەتە ئایکۆنی ڕێکخراوەکەتان؟

-بێری وایزڵه‌ر:

ئێمە هیچ ئایکۆنێکمان نییە، ئەگەر ئایکۆن بە مانای سیمبولی ئاینیی بێت، یان ئامانج لێی پەرستن بێت. سەرسام بوونی سۆشیالیستە شۆڕشگێڕەکان بە لیۆن ترۆتسکی و ڕۆزا لۆکسۆمبرگ، دەگەڕێتەوە بۆ بیر و ڕێسا و کارە سیاسیەکانیان کە بەرجەستەیان کردووە.
ئێمە بڕوامان بە سۆشیالیستی زانستی هەیە، بۆچی ڕێز لە کەسانێک نەگرین کە توانیویانە نەخشە ڕێگای ڕزگاری کۆمەڵایەتی چینی کرێکاری جیهانی دابنێن؟
هەروەها هاوشانی لینین، ترۆتسکی گەورەترین مارکسیستی سەدەی بیست بوو. ئەو فۆرمۆڵەی ستراتیجیەتی شۆڕشی بەردەوامی داهێنا. کە نیشانی دەدا، سەرمایەداری و باڵی لیبراڵ بۆرژوازی هیچ ڕێگا چارەیەکیان پێ نییە بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی سەرمایەداری.

ترۆتسکی پەیوەندی کرد بە پارتی بەلشەفیکەوە، وەبەشداری کرد لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ساڵی 1917، سوپای سوری دامەزراندو سەرکەوتووانە ڕێگری کرد لەهاتنە ژوورەوەو دەستێوەردانی سوپای دەرەکی و جەنەراڵە سپییەکان. ڕابەری ناوەندی کۆنگرەی نێونەتەوەیی کۆمۆنیستەکان بوو لە ساڵەکانی یەکەمدا. شەڕی سەرەتاکانی سەرهەڵدانی بیروکراتییەتی ستالینی کرد لەگەڵ تێڕوانینە کۆنەپەرستێکانی لە دامەزراندنی “سۆشیالیزم لەیەک وڵاتدا”، زۆر بەڕۆشنی و ڕاشکاوانە دەستنیشانی سەرهەڵدانی فاشیزمی کردو چۆنیەتی وەستانەوە لە بەرانبەریدا. بۆیە باڵی چەپی ئۆپزسیۆنی درووست کرد لەگەڵ کۆنگرەی چوارەمی ئینتەرناسیۆناڵ بۆ درێژە دان بە هێڵی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ کە تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە.

ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگ شۆڕشگێڕێکی ئینتەرناسیۆنالیستی ناسراوە. بەڕۆشنی ڕیشەی مادی ئسڵاحخوازەکانی ڕۆشنکردەوە، شوناسی ئەوانەی ناساند کە خیانەتیان لە چینی کرێکار کرد بۆ وەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی و خۆیان دایە دەست شەڕی کۆمەڵکوژێکانەوە. پێداگری دەکرد لەسەر خەباتی جەماوەری بۆ گۆڕینی سیستمی سەرمایەداری بە سۆشیالیزم کە تیایدا چینی کرێکار ڕاستەوخۆ جڵەوی دەسەڵات دەگرێتە دەست. ڕۆزا دامەزرێنەری پەیوەندی سپارتاکۆسێکان و پارتی کۆمۆنیستی ئەڵمانیا بوو، وە سەرسەختانە بەرگری لە شۆڕشی ڕوسیا دەکرد لەدژی ئسڵاح خوازەکان و چه‌پی په‌ڕگیر.

سۆشیالیست ئاکشن بڕوای وایە، لیۆن ترۆتسکی و ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگ دوو کەسایەتی زۆر ئازا و ڕۆشن بوون، وه‌ خاوەنی درکی تایبەت بوون بە بارودۆخی سەردەمی خۆیان. بۆیە بۆ ئێمە گرنگە لێیانەوە فێربین، لەوەش گرنگتر ئێمە دەتوانین لەو ئایدیاو میتۆدە فکریانەی ئەوان کە زادەی سۆشیالیزمی زانستین و لە ڕۆژگاری خۆیاندا پێشکەشیان بە چینی کرێکار کرد سودمەندبین، چونکە دونیای ئەمڕۆمان درێژ کراوەی هەمان دونیای دوێنێیە و خراپتریش. بۆیە ئێمە پێویستیمان بەوزانستە سیاسییە هەیە بۆ وەستانەوە بەرانبەر بەو کارەساتانەی ڕووبەڕووی بەشەرییەت دەبێتەوە خراپتر لە هەموو سەردەمەکانی تر.

7- له‌ كه‌نه‌دا چه‌ندین گروپ و ڕێكخراوه‌ی چه‌پ هه‌یه‌، كه‌ چی حزبێك نییه‌ هه‌موویان كۆبكاته‌وه‌. بۆچی چه‌پ یه‌كگرتوونین؟

بێری وایزڵه‌ر:

پێگه‌ی چه‌پ له‌كه‌نه‌دا، به‌به‌راورد به‌هاوڕێبازه‌كانی له‌ ئه‌مریكا زۆر باشتره‌، لاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ كه‌ناردایه‌. ئه‌مه‌ش له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازی هۆشیاری چینایه‌تی و خه‌باتی چینایه‌تی. ئه‌م لاوازییه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار كه‌ په‌یوه‌نده‌ به‌ داموده‌زگاكانی ئه‌م وڵاته‌وه‌.
چینی ده‌سه‌ڵاتداری كه‌نه‌دی سوودمه‌ندن له‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌روه‌تی نیوه‌ی كیشوه‌ری باكور، ئه‌و ئاسانكارییه‌شیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بوو له‌ ڕێی جینۆساید كردنی دانیشتوانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌وه‌ له‌ ڕێی به‌ كۆیله‌كردن و سه‌ركوتكردنیان، ئه‌وه‌ش بوو به‌ بنه‌مایه‌ك بۆ خوڵقاندنی ئیستعماری كه‌نه‌دی‌. توانرا هاتنی شه‌پۆله‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی په‌نابه‌ران به‌ حه‌قده‌ستێكی كه‌مه‌وه،‌ په‌یوه‌ست بكرێن به‌م سیستمه‌وه‌ له‌ڕێگای ده‌ستڕاگه‌شتنیان به‌م سامانه‌ نوێیه‌ی كه‌نه‌دا،‌ به‌یارمه‌تی بانكه‌ ئیمپریالێكانی كه‌نه‌داو و كارگه‌كانی ده‌رهێنانی كانزایه‌كان و ده‌زگا وه‌به‌رهێنانه‌كانی تر.

هه‌رچۆنێكبێت سه‌رباری ئه‌م هێزه‌ مادییه‌، كرێكار به‌ ڕێژه‌ی %٣٢ ڕێكخراوه‌، له‌ ئه‌مریكا به‌ ڕێژه‌ی %١٢. ته‌نها پشتیوانیكه‌ری له‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوردا پارتێكی كرێكاری جه‌ماوه‌ریه‌‌ ( هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی و ڕیفۆرمیستیشه‌). به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌حزابه‌ بچوكه‌ چه‌په‌كان، تاكتیكه‌ سیاسی ومیتۆده‌ جیاوازه‌كانیان له‌شێوه‌ی جیاوازی له‌ به‌رانبه‌ر یه‌كتردا زه‌قده‌كه‌نه‌وه‌،‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی چه‌په‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كان.
مێژووی ئینشقاقات له‌ نێوان ماركسیزمی شۆڕشگێڕ یان ترۆتسكییزم له‌ به‌رانبه‌ر سۆشیال دیموكراسی، ستالینیزم، ئه‌ناركیزم و هه‌موو ئه‌م به‌شانه‌ له‌ چه‌پی كه‌نه‌دیدا بوونیان هه‌یه‌.
چه‌پ یه‌كگرتوو نییه‌، چونكه‌ جیاوازی له‌ نێوان خه‌باتی سیاسی چینایه‌تی و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی هاوكاریكردنی چینایه‌تی هه‌یه‌، وه‌وه‌ش ناكرێت وه‌لابنرێت.
ئه‌وه‌ی كاری سۆشیالیست ئاكشن (SA) جیاده‌كاته‌وه‌ له‌وانی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا درێژه‌ پێده‌ری مێژوویی ماركسیزمه‌ له‌ كه‌نه‌دا، له‌ سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ تا وه‌كووئێستا، پابه‌ندبوونی SA به‌ كاری سه‌ربه‌خۆی سیاسیانه‌ی چینی كرێكار له‌ ئه‌حزابه‌ بۆرژوازییه‌كان و ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها پێداگرتن له‌سه‌ر كاری به‌كۆمه‌ڵ، به‌ره‌ی یه‌كگرتوو، شۆڕشی به‌رده‌وام و دیموكراتیه‌تی كرێكاری بووه‌.

ته‌نانه‌ت له‌ ناوه‌ندی یاخیبونی شۆڕشگێرانه‌شدا، ئه‌وكاته‌ی چه‌په‌كان له‌یه‌ك به‌ره‌ی خه‌باتدان، ئه‌گه‌ر بڵێین جیاوازێكان نه‌ماون ئه‌وه‌ كارێكی نه‌كرده‌یه‌. یه‌كگرتنی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی چه‌پ، له‌ چوار چێوه‌ی یه‌ك حزبدا، جیاوازی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێته‌ پێشه‌وه‌. ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین جیاوازی ببێته‌ مایه‌ی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ هۆكاری وه‌ڕه‌زی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌.
باشترین ڕێگا بۆ داڕشتنی یه‌كگرتنێكی ئسوڵی، له‌ ڕێگای درووستكردنی دیالۆگێكی كراوه‌‌ و هاوكاری سیاسی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌وكارانه‌ی كه‌ له‌ڕووی پراكتیكه‌وه‌ هاوڕان له‌سه‌ر به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی، جگه‌ له‌وه‌ش پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی دیموكراتیه‌تی ناوخۆیی.

8- سۆشیالیزم له‌یه‌ك وڵاتدا، له‌ به‌رانبه‌ردا شۆڕشی به‌رده‌وام. ئایا ئه‌مه‌ دوو ستراتیجیه‌تی جیاوازه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی جیاوازه‌، یان ته‌نها تاكتیكی جیاوازه‌ بۆ گه‌شتن به‌ هه‌مان ئامانج؟

بێری وایزڵه‌ر:

سۆشیالیزم لەیەک وڵاتدا نەک تەنها مه‌حاڵه‌، به‌ڵكو پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ بۆ به‌ بیروكراتیكردنی سیسته‌مه‌كه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه‌ خه‌باتی چینی كرێكار قه‌تیس بكاته‌وه‌ بۆ بەکارهێنانیان لەپەیوەندییە دپلۆماسییەکاندا لەگەڵ سەرانی سەرمایەداری لە هەموو وڵاتانی تر، لەژێر ناوی نەبوونی و هەلومەرجی مه‌وزوعیانه‌ بۆ گەیشتن بە سۆشیالیزم. لایەنگرانی قۆناغ به‌ قۆناغ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكار به‌ شێوه‌یه‌كی ناپاكانه‌ ده‌خه‌نه‌ خزمه‌ت هاوپه‌یمانێكانیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بۆرژوا لیبراڵه‌كان و نه‌ته‌وه‌چێكان، كه‌له‌خۆیدا خه‌ریكی خۆڕێكخستنن بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان.
ستراتیجیه‌تی شۆڕشی به‌رده‌وام ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ چینی كرێكار بچێته‌ هاوپه‌یمانی سیاسییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ مالیی و ده‌زگا ده‌وڵه‌تێكانه‌وه‌.
ئەمە به‌مانای ئەوە نایه‌ت، ئێمە نەجەنگین بۆ ڕیفۆرم و داواکارییە دیموکراتییەکان، یان تێناکۆشین بۆ گەڕان بەدوای هاوپەیمانیدا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێكی دیاریكراو. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌، ترۆتسكێكان دۆزه‌كه‌ و داخوازێكان لێك گرێده‌ده‌ن له‌ پێناوی شۆڕشی سۆشیالیستیدا، خه‌باتكردن له‌ پێناو‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ده‌سه‌ڵات‌ له‌لایه‌ن چینی كرێكاره‌وه‌و ڕێكخستنی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له‌ ژێر ڕابه‌رایه‌تی پارتێكی شۆڕشگێڕدا كه‌ده‌توانێت هێزه‌كان یه‌كبخات و ڕابه‌رایه‌تییان بكات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كه‌مینه‌ی سه‌رمایه‌داریدا.

9- به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چه‌پی ڕۆژئاوا موخاله‌فه‌تی به‌ئیسلامی سیاسی نییه‌. له‌زۆر كه‌یسدا چه‌پ له‌ ژێر ناوی دژه‌ ئیمپریالیستی و دژه‌ ڕه‌یسیزم كاری هاوبه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ كه‌ هه‌ڵگری فیكری ئیسلامی سیاسین. به‌ڕای ئێوه‌ هۆكاری ئه‌مه‌ چییه‌؟

-بێری وایزڵه‌ر:

وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد سۆشیالستەکان تێدەکۆشن بۆ كاری هاوبه‌ش لەگەڵ هەموو مه‌یلو ڕه‌وتێك، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریدان له‌ پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كی تایبه‌تدا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری دێت له‌ هه‌موو شوێنێك له‌ پێناوی گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵات.
كه‌واته‌ به‌رپرسیارێتی بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌ له‌ ئاستی ناوخۆدا دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵاتی دژ به‌ چینی كرێكار، له‌ ئاستی جیهانیشدا پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری دژ به‌ ئیمپریالیزم به‌ كاری خۆمان ده‌زانین به‌تایبه‌ت ئیمپریالیزمی كه‌نه‌دی.
باشترین ڕێگە بۆ تێكشكاندنی وه‌همی دینی و شوێن كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ده‌ستنانه‌ گه‌ردنی ئیمپریالیزمه‌.
ئیسلامی سیاسی بیانوی‌ ‌ده‌ستی ئیمپریالیزمه‌ بۆ ده‌خاڵه‌تكردن. خنكاندنی ئیمپریالیزم له‌ خۆیدا ڕێگرتنه‌ له‌ گه‌شه‌ی ئایینی، دژه‌ ژنی، دژه‌ هاوڕه‌گه‌زبوون و زۆرێكی تر له‌ كاری نه‌شیاو كه‌ ئیستعمار و سه‌رمایداری پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن.

ئه‌و به‌شه‌ی چه‌پ كه‌ خۆی سه‌رقاڵی دژایه‌تیكردنی ئیسلامی سیاسی ده‌كات له‌ ڕۆژئاوا، ئه‌بێته‌ ده‌ستكه‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌داری له‌ ڕۆژئاوا، وه‌ پشتده‌كاته‌ دژایه‌تیكردنی ئیمپریالیزم و كرێكارانی پێشڕه‌و له‌ وڵاتگه‌لێكی وه‌ك كه‌نه‌دا.
ئێمه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆتاوا ده‌ڵێین نا بۆ بایكۆتكردنی ئێران، كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ پشتیوانیكردنی زایۆنیزم و ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ئیسرائیله‌وه‌، به‌ جه‌ستن ترودۆ ده‌ڵێن ده‌ستێوه‌ردانتان ڕاگرن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وئه‌فریقا.
چینی کرێکار هەرەس دێنێ به‌ده‌سه‌ڵاتداری كۆنه‌په‌رست لەڕۆژهەڵات له‌ ڕێگای ده‌ستكۆتاكردنی‌ هه‌ژمونی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئابوری و دامه‌زراوه‌ جه‌ماوه‌رێكانی ڕۆژهه‌ڵات.

10- بایه‌خدان به‌ كارڵ ماركس له‌مڕۆدا له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ نیشانه‌ی زیندویی فكری ماركسیه‌ته‌، له‌و كاته‌ی شه‌رعیه‌تی سه‌رمایه‌داری كه‌وتۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئایا هاوڕان له‌مه‌دا؟

بێری وایزڵه‌ر:

بەڵێ هاوڕام. سەرمایەداری ئەمڕۆ لەسەر ئاستی جیهان زەحمەتە بتوانێت ئه‌و چاكسازی و دانی مافانه‌ی له‌ ڕابردوودا كردوونی و‌ له‌و ڕێیه‌وه‌ شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتبوو دووباره‌ بیانكاته‌وه‌. ئه‌م سیستمه‌ له‌مڕۆدا له‌ ژێر باری قه‌رزێكی زۆر دایه‌.
سه‌رمایه‌داری له‌مڕۆدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك قه‌یران ژیان ده‌كات، له‌ هه‌ر كاتێكدا قابیل به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی ساڵی ٢٠٠٧. كێشه‌ ئنڤایه‌رمه‌نت به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك له‌ ئارادایه‌ كه‌ له‌ ڕێیی گۆڕینی ئاوهه‌واوه‌ ده‌كرێت كێشه‌ی گه‌وره‌ ڕووبدات، كۆچی ملیۆنی خه‌ڵك و شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ مادێكان به‌ هۆكاری ئه‌مسیستمه‌ جیهانییه‌ فاشیله‌وه‌.
دەبێ چی بکرێت؟
ئەوەی گرنگە بکرێت بیری مارکسی ببرێتە ناو شوێنە سەرەکییەکانی چینی کرێکاران و له‌وێش جەنگ لەپێناوی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ڕابەڕایەتی بكرێت بەوپەڕی تواناوە سود لە تاکتیکه‌كان و پێكهێنانی بەرەی یەگگرتوو وه‌ربگیرێت، له‌و ڕێیه‌شه‌وه‌ پارتێكی سۆشیالیستی شۆڕشگێڕانه‌ درووست بكرێت.

11- مارکس مەبەستی لە ناکۆکییەکانی سەرمایەداری چییە؟

بێری وایزڵه‌ر:

ناکۆکی بنچینەیی ئەوەیە کەلەنێوان سروشتی کۆمەڵاتیەی بەرهەمهێنان ومڵکییەتی تایبەت بۆ ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان، ئەنجامەکەشی درووستكردنی پاشماوەی زۆر، وێرانكردنی سروشت، په‌نابردنه‌ به‌ر سه‌ركوت بۆ درێژه‌دان به‌م سیستمه‌ نا عاقڵانی و زه‌هراوییه‌.
تاکە ڕێگە بۆچارەسەری ناکۆکیەکان لە ناوه‌ڕۆكی سەرمایەداریدا، بەگشتی کردنەوەی ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان و به‌ كۆمه‌ڵایه‌تی كردنه‌وه‌یه‌تی. بنیاتنانی ئابورییه‌كی دیموكراتیانه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای: به‌رهه‌م له‌ پێناوی پێویستییه‌كانماندا و گونجانی لەگەڵ سروشتدا.
وه‌كوو ئه‌وه‌ی کارڵ مارکس ئەم قسە بەناوبانگەی کرد “تاکو ئێستا فه‌یله‌سوفه‌كان دونیایان شیكردۆته‌وه‌، به‌ڵام قسه‌ له‌سه‌ر گۆڕینیه‌تی” هه‌روه‌ها لیۆن ترۆتسکی له‌ وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی خۆیدا ده‌ڵێت: “ بارودخی سیاسی جیهان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و تایبه‌ت له ڕێی قه‌یرانه‌ مێژوویه‌كانیه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پرۆلیتاریاوه‌ ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت.”

12- كه‌نه‌دا وڵاتێكی فره‌ كه‌لتورو نه‌ته‌وه‌یه‌، زۆر له‌ گروپ و حزبی سۆشیالیستی وڵاته‌كانی تر ده‌بینین لێره‌، ئایا هیچ به‌شداریه‌كی چالاكانه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و سۆشیالیستی ئه‌م وڵاته‌ چ وه‌ك حزب و گروپ بێت یان تاك؟

بێڕی وایزڵەر:

ده‌شێت چینی كرێكار له‌كه‌نه‌دا زۆرترین تێكه‌ڵه‌ بێت له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتورییه‌وه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا. خاوه‌نكاره‌كان حه‌زیان به‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ ڕێیه‌وه‌ ئیستغلالی كرێكارانی په‌نابه‌ر بکه‌ن به‌دانی كرێی كه‌متر له‌ لایه‌نی كه‌می كرێ، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه‌ هه‌ر نایانده‌نێ، هه‌روه‌ها به‌ ڕوحیه‌تێكی توندڕه‌وانه‌ی جودا خوازییه‌وه‌ ساردیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێكخراوبون بۆ به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانیان. له‌هه‌مان كاتدا چه‌پ ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له‌ ئه‌زموونی خه‌باتی چینایه‌تی كه‌ به‌شێك له‌ كرێكاره‌كان له‌ شوێنی پێشوتریان هه‌یان بووه‌. به‌شداریكردن له‌ خه‌باتی چینایه‌تی و سۆشیالیستی له‌ كه‌نه‌دا وه‌كوو ئه‌ركێك ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی هه‌ڵسوڕاوانی په‌نابه‌رانی سۆشیالیستی، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ پێشوازی له‌ سۆشیالیسته‌كان بكه‌ین و بێنه‌ ڕیزمانه‌وه‌.
به‌ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ له‌ سه‌ندیكاكاندا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، دامه‌زراندنی پارتێكی شۆڕشگێڕانه‌ كه‌ ڕه‌گی له‌ ناو خه‌باتی چینایه‌تیدابێت له‌و وڵاته‌ی كه‌ ئێستا تێیدا ده‌ژین، كرێكارانی سۆشیالیست ده‌توانن به‌هره‌مه‌ندبن له‌ به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی گۆڕانكاری پۆزه‌تیڤانه‌ لێره‌و هه‌ر ئێستا. ده‌رگامان ئاواڵه‌یه‌. پێوه‌مان په‌یوه‌ستبن!

13- وه‌ك كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرێكی چه‌پ، به‌ڕای ئێوه‌ جگه‌ له‌سه‌رچاوه‌ كلاسیكێكانی ماركس چ نووسه‌ر و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌كت پێباشه‌ ده‌ستی بۆ ببرێت بۆ خوێندنه‌وه‌؟

بێڕی وایزڵەر:

ده‌توانم پێشنیاری زۆر كتێب بكه‌م. له‌ كتێبه‌كانی ڤلادیمێر لینینه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ئیمپریالیزم، كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌وڵه‌ت، دامه‌زراندنی پارتی شۆڕشگێڕانه‌. لیۆن ترۆتسكی ستراتیجیه‌تی شۆڕشی به‌رده‌وام، مێژوی ( شۆڕشی ڕوسیا، ڕابونی ستالین)، هونه‌ر و شۆڕش، خه‌بات دژی فاشیزم له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌رنامه‌ی گواستنه‌وه‌.
سه‌رباره‌ی ئه‌م كتێبانه‌ش پێشنیار ده‌كه‌م: جه‌یمس پ. كانون١، ئیرنست ماندڵ٢، كلارا زتكین ( دژایه‌تیكردنی فاشیزم)، ڕۆزا لۆكسمبورگ ( خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری، ڕه‌خنه‌كانی له‌ ڕیفراندۆم، هه‌روه‌ها نامیلكه‌كانی ٣)، ڤیكتۆر سێرج٤، فیدڵ كاسترۆ و چ گیڤارا.
ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری كه‌نه‌دی هه‌ن هانتان ده‌ده‌م بۆ خوێندنه‌وه‌یان، له‌ كلاسیكه‌كان: بنیاتنانی كه‌نه‌دا، یه‌كتییه‌كی نابه‌رابه‌ر نووسه‌ر ستانڵی ڕایه‌رسن٥، له‌سه‌رده‌می دوواتریش كاره‌كانی ئیرنست تیت٦ ( چالاكی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ په‌نجاكان و شه‌سته‌كان)، ڕۆس دۆسن٧ “هێزو كێشه‌ی سه‌ندیكاكان”، كتێبه‌كانی جۆن ڕیدڵ ٨ “ هه‌ر نۆ به‌شه‌كه‌ی له‌ بابه‌تی كۆمۆنیستی نێونه‌ته‌وه‌یی”، له‌ نووسه‌ره‌ نوێیه‌كانیش: فرانسوا مۆرۆ٩، بریت سمایڵی١٠، جودی ڕیبیك١١، ریتشارد فیدلر١٢ و جۆ فلیكسر١٣.
هه‌روه‌ها پێشنیاری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ سه‌باره‌ت به‌ سۆشیالیزم ئه‌نجام دراون له‌وه‌و پێش، بابه‌ته‌كانی كاری سۆشیالیستی ١٤، په‌یوه‌ندی كرێكارانی شۆڕشگێڕ١٥. نۆ كتێبه‌كه‌ی ئیڤ ئه‌نجڵه‌ر١٦ كه‌ له‌ ئێستادا بابه‌تگه‌لێكی گه‌رمن كه‌ به‌درێژی ڕه‌خنه‌ له‌ ئیمپریالیزمی كه‌نه‌دا ده‌گرێت، هه‌روه‌ها كاره‌كانی ئیان ئه‌نگس١٧ “ به‌لاشیفه‌ كه‌نه‌دێكان، ڕوبه‌ڕوی ئه‌نثروپوسیب١٨- Anthropocene، سه‌وزێكی مه‌یله‌و سوور١٩.

14- ئایا شتێكی تر هه‌یه‌ كه‌ پێویست ده‌كات بووترێت لێره‌دا؟

بێڕی وایزڵەر:

ڕێگام پێبده‌ن به‌ كورتی باسێكی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كاری سۆشیالیستی بكه‌م.
دونیا له‌سه‌ر ئاگره‌، له‌ كالیفۆرنیاوه‌ تا برتش كۆلۆمبیا. له‌ ده‌شتایه‌كانه‌وه‌ تا باكوری ئۆنتاریۆ، تا سوید، یۆنان و تا ده‌گاته‌ ئه‌ریقا و له‌وێشه‌وه‌ ئاسیا، بكه‌ریش كه‌مپانیا سه‌رمایه‌داره‌كانه‌. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌م بارودۆخه‌، ئه‌وه‌ ته‌نها سۆشیالیزمه‌ كه‌ ده‌توانت سروشت و كۆمه‌ڵگه‌ له‌م بارو دۆخه‌ ڕزگار بكات.
بارودۆخی سیاسیش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ بارودۆخێكی پڕكێشمه‌كێشدایه‌، كرێكاران به‌ ڕێگای جیاواز له‌ هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ن به‌م سیستمه‌ جیهانییه‌ پڕ له‌ قه‌یرانه‌ ناجێگیره‌.
قوتوبه‌ندییه‌ سیاسێكان به‌ ئاشكرا ده‌بینرێن. هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمیه‌كانی برتش كۆلۆمبیا وئۆنتاریۆ و كیبه‌كو نیو برۆنزویك ئه‌مه‌ پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه‌. پارتی لیبراڵ له‌ ئۆنتاریۆ توشی شكستێكی گه‌وره‌ هات و پارتی كۆنسه‌رڤه‌تیڤی ڕاستی تووندڕه‌و به‌ ڕابه‌رایه‌تی دۆگ فۆرد له‌ ٦٠% كورسێكانی به‌ده‌ستهێنا …….
به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی NDP نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن ده‌كات له‌ ئۆنتاریۆ كه‌ به‌ده‌نه‌ی ئه‌و حیزبه‌ زیاتر له‌ كرێكاران و چه‌پ پێكدێت.

له‌ كیوبه‌ك پارتی پارێزگارانی دژ به‌ ئیسلام و په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب و هاوكاری داهاتوی كیوبه‌ك (CAQ) زۆرینه‌ی كورسێكانی په‌رله‌مانیان له‌و هه‌رێمه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا. به‌ڵام هاوپشتی كیوبه‌ك كه‌ پارتێكی پۆپۆلیستییه‌ و دژ به‌ ته‌قه‌شوف و لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ جاری سێیه‌مه‌ ده‌نگه‌كانی ده‌كه‌وێته‌ دواوه‌ی ده‌نگه‌كانی لیبراڵ، كه‌ پێشتر چه‌ندین جار له‌ هاوشانی پارتی بلۆك كیوبه‌كوای بۆرژوازی كورسێكانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شده‌كرد كه‌ له‌ ده‌یه‌ی ڕابردودا چه‌ندین جار گه‌شتنه‌ ده‌سه‌ڵات.
له‌ به‌ری چه‌پی هه‌رێمی برتش كۆلۆمبیا (BC)، (NDP) توانیتی شكست به‌ پارتی لیبراڵ بهێنێت له‌ ٢٠١٧ و به‌ هاوكاری سێ له‌ پارته‌ سه‌وزه‌كان توانرا حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
له‌ چوار چێوه‌یه‌كی بچوكیشدا چه‌پیش له‌ گه‌شه‌دایه‌. كاری سۆشیالیستی له‌ چوار ساڵی ڕابردوودا دوو به‌رابه‌ر بووه‌. ئێمه‌ (SA) له‌ ١٢ شاری ٦ ناوچه‌ی كات جیاوازدا ئاماده‌ییمان هه‌یه‌.
توانیمان گه‌شه‌بكه‌ین له‌ ڕێی به‌شداریمان له‌ بزوتنه‌وه‌كانی كرێكاریدا، له‌ پێگه‌ كرێكارێكانی (NDP) دا. له‌ دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كای ئیمپریالیزم له‌ ڤنزوێڵا، فه‌ڵه‌ستین، سوریا و ئاسیا و تاده‌گاته‌ ئه‌فریقا.
ئه‌وه‌ی ترۆتسكی پێش هه‌شتا ساڵ وتی بێ هیچ كورت بینییه‌ك هه‌مووی ته‌واوه‌. سه‌ره‌كیترین قه‌یران له‌ دونیای هاوچه‌رخدا، قه‌یرانی ڕابه‌رایه‌تی پرۆلیتاریایه‌. ئه‌رك و كاری هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری و لایه‌نگرانیان، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆشش و خه‌باتكردن بۆ ڕزگاركردنی چینی كرێكار له‌و كۆتو به‌نده‌ بیوركراتیانه‌ی كه‌ بۆته‌ ڕێگر له‌ پێش هاوكاری و یه‌ك ڕیزی چینه‌كه‌دا.

ئێمه‌ هه‌ر ئێستا توانیمان زیاتر له‌ په‌نجا كرێكار، له‌ باڵی چه‌پی حه‌وت سه‌ندیكای كرێكاریی جیاواز له‌ كۆنفرانسێكدا كۆبكه‌ینه‌وه‌ له‌ سپتامبه‌ری ٢٩ دا، به‌ مه‌به‌ستی كاركردن بۆ به‌ستانی كۆنگره‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێی كرێكارانی ئۆنتاریۆ و یه‌كڕیز بوون بۆ داڕشتنی مانگرتنی گشتی، بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌جندا دژه‌ كرێكارێكانی داگ فۆردی پارتی پارێزگاران. ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی تۆرۆنتۆ چووه‌ پشتی داواكه‌مان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی به‌په‌له‌ له‌و باره‌وه‌.
له‌ مێژوی ٢٥ ساڵه‌ی كاری سۆشیالیست ئاكشندا یه‌كه‌مین جاره‌ به‌شداری ده‌كه‌ین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی تۆرۆنتۆدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٢ی ئۆكتۆبه‌ردا. ئێمه‌ ڕکابەری NDP مان كرد له‌وه‌ی نه‌یان توانی به‌ ناوی پارته‌كه‌یانه‌وه‌ نوێنه‌ریان هه‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و له‌و باره‌وه‌ شكستیان هێنا، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌وڵی خۆمان ڕاسته‌وخۆ خسته‌گڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كرێكاری به‌رینه‌ ناو هۆڵی شاره‌وانی.
چۆن سۆشیالیسته‌كان ڕوبه‌ڕووی بیروكراتیه‌تی كۆنسه‌رڤه‌تیڤ ده‌بێته‌وه‌ له‌ناو سه‌ندیكاكان، به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ به‌رانبه‌ر‌ باڵی ڕاستی NDP ده‌وه‌ستێته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی درووستكردنی كوتله‌ی سۆشیالیستی له‌ناو ئه‌و پارته‌.

SA دیارترین باڵی ئۆپزسیۆنی چه‌په‌ له‌ كه‌نه‌دا. هیچ ناوه‌ندێكی شۆڕشگێڕ ناتوانێت ده‌ورو نه‌خشی ئه‌م ڕێكخراوه‌ نه‌بینێت له‌ په‌یوه‌ند به‌ كرێكارانه‌وه‌.
ئێمه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌مان له‌گه‌ڵ سۆشیالیست ئاكشنی ئه‌مریكا (SA-USA)، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ولایه‌نه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ شۆڕشگێڕانه‌ كه‌ لایه‌نگیرییان هه‌یه‌ بۆ كۆنگره‌ی ئینته‌رناسیۆناڵی چوار. ئێمه‌ پێكڕا كۆشش ده‌كه‌ین به‌وه‌ی له‌ توواناماندابێت دژ به‌ ڕاوڕوتی ده‌سه‌ڵاتدرێتی ئیمپریالیزم.
ئێمه‌ شه‌ڕی بۆڕێكانی نه‌وت و غاز ده‌كه‌ین و به‌رگری له‌ مافی دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن و كرێكارانی په‌ناهه‌نده‌ ده‌كه‌ین. بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌ پارێزی له‌م دوایانه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا له‌وه‌ی له‌ڕێی دادگای فیدراڵیه‌وه‌ توانرا ڕێگا له‌ كه‌مپانی ترانس ماونتن پایپلاین ( Trans Mountain pipeline) بگیرێ كه‌ بۆرییه‌ نه‌وتێكان هاوته‌ریبی ئه‌و بۆڕییانه‌ ده‌بات كه‌ ٦٤ ساڵ پێش ئێستا له‌ لایه‌ن كه‌مپانیای كینده‌ر مۆرگن (Kinder Morgan) ه‌وه‌ ڕاكێشراون و له‌ ئه‌لبێرتاوه‌ بۆ كه‌ناره‌كانی بریتش كۆڵۆمبیا ده‌روات، ئێستا لییك ده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترودۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتیكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ وا پیشان ده‌دات كه‌ لایه‌نگری له‌ دانیشتوانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌نه‌دا ده‌كات. بۆ ئاگاداریشتان ترودۆ گه‌وره‌ترین ته‌نده‌ری ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی گازی شلی ئیمزاكرد كه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی ڕۆژئاواوه‌ به‌ره‌وه‌ بازاڕه‌كانی ئاسیا به‌ڕێده‌كرێت.
بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی وزه‌ كاربۆنێكان و گۆڕینی به‌ وزه‌ی سه‌وز، پێویسته‌ چینی كرێكار له‌‌ زووترین كاتدا بێته‌مه‌یدان.
سۆشیالیست ئاكشن هانی كرێكاران ده‌دات بۆ به‌گشتی كردنه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌مپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت و گازدا كه‌ ده‌توانێت له‌و ڕێیه‌وه‌ هیچ كرێكارێك بێ كار نه‌مێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئێمه‌ دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌موو سیستمه‌ كاپیتالیستێكانی ترین كه‌ سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕو نه‌هامه‌تین بۆ چینی كرێكار خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش.

له‌و بۆشاییه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی فه‌شه‌لی ڕیفۆرمخوازه‌كانه‌وه‌ هاته‌كایه‌وه‌ شاهێدی گه‌شه‌ی سه‌ركوت و ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ فاشستێكانین له‌ چه‌شنی ئاسۆی ئاڵتونی ( Golden Dawn ) ی یۆنانیین. ترۆتسكێكان سه‌لماندیان له‌ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی باڵی ڕاستدان له‌گه‌ڵ به‌رگریكردن له‌ مافه‌ دیمهوكراتێكان له‌ ئاستی جیهاندا.
ئێمه‌ ده‌توانیین بنیاتنه‌ربین به‌ پشتبه‌ستنمان به‌ بیری سۆشیالیزم، به‌و مه‌رجه‌ی یه‌ك خاڵ به‌ ڕۆشنی له‌به‌ر چاوبگرین: چاره‌سه‌ر له‌ ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وی نییه‌، چاره‌سه‌ر له‌ ڕێی بازاڕی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌ نییه‌. شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌م باره‌ ناهه‌مواره‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ سه‌ركێكانی به‌رهه‌مهێناندا، وه‌كئه‌وه‌ی كۆرێكان كردیان پێش ٥٧ ساڵ، وه‌ داڕشتنی پلانێكی دیموكراتیانه‌ كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشتدا. ئه‌مه‌ تاكه‌ ڕێگایه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی بتوانێت لێیه‌وه‌ درێژه‌ به‌ ژیان بدات.
ئه‌مه‌ ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ سۆشیالیست ئاكشن بۆی درووست بووه‌ له‌ كه‌نه‌دا. ئێمه‌ به‌هه‌موو توانامانه‌وه‌ كارده‌كه‌ین له‌ چه‌ندین بواردا. به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی په‌یوه‌ندی و درووستكردنی گفتووگۆداین له‌ ئاستی ناوخۆو هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌ جیهانێكاندا. ئێمه‌ ده‌زانین و ئاره‌زوویه‌كی به‌هێزمان هه‌یه‌ له‌و باره‌وه‌و دڵنیایین سه‌رده‌می ئێمه‌ به‌ڕێوه‌یه‌.
بژی چینی كرێكاری جیهانی، نه‌مان بۆ بازاڕی ئازاد و نه‌هامه‌تێكانی. بژی خه‌باتی فیمینیزم و خه‌بات له‌ پێناوی ئابورییه‌كی سۆشیالیستیدا.
كرێكاران بۆ پێشه‌وه‌ بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات.

تۆرنتۆ – کەنەدا
٢٠١٨
——————-
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ڕێکخراوەی سۆشیالیست ئاکشن و کەسایەتی بێری وایزڵەر کلیکی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

https://www.facebook.com/SocialistActionCanada/

https://socialistaction.ca/




نووسەر سۆران ئازاد لە وەڵام بە دەنگەکان سەبارەت بە کارڵ مارکس

ئەم چاوپێکەوتنە بەشێکە لە مەلەفی ” مارکس لە ئێستادا” کە فریای بە چاپکردن نەگەشت لەگەڵ چاوپێکەوتنەکانی تردا….
کتێبی مارکس لە ئێستادا لە کوردستان لەم لەم کتێبخانانەی خوارەوە دەست دەکەوێت:
کتێبخانەی (جێژوانی خوێنەر و ئەندێشە) لەشاری کەرکوک، چەمچەماڵ – کتێبخانەی چەرموو، سلێمانی کتێبخانەی ئەندێشە دەستدەکەوێت
https://dengekan.info/archives/7490
گۆران

———————————————————————-


سەرنجێک بۆ خوێنەران

من پاش و پێشم بە پرسیارەکانی کاک گۆران کردووە. هۆکاری ئەوە دەگەڕێنمەوە بۆ بە پێشەنگزانینی هەندێک پرسیار. لە هەمان کاتدا، پرسیار هەیە، کە تێکەڵم کردوون، چونکە پێم وایە بۆ وەڵامدانەوەکەی من، هەم وا گونجاوتر بووە، هەمیش بەو شێوەیە زیاتر یارمەتیدەرە بۆ خوێنەر.

دەنگەکان:

له‌ دۆخی ئێستادا چۆن ماركس بخوێنینه‌وه‌؟ چۆن مارکس له‌ناو ئه‌و چوارچێوه‌ی ئه‌و راڤه‌ ئایدیۆلۆژییه‌ و تێگه‌یشتنه‌ دۆگماییه‌ ده‌ربهێنین که‌ له‌ تاکه‌ ره‌هه‌ندێکی ئایدیۆلۆژییدا کورتکراوه‌ته‌وه‌؟ ئایا باڵاده‌ستی گوتاری ماركسیزم به‌سه‌ر ژیاریی خۆرئاواوه‌ كۆتایی هاتووه‌ یاخود ئه‌و گوتاره‌ به‌شێوازی جیاواز بوونی هه‌یه؟‌

سۆران ئازاد:

من بۆچوونم وایە، کە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە، پێویستیمان بەوەیە بزانین لە کوێدا دەست بە خوێندنەوەی (کاڕل مارکس) بکەین. دۆزینەوەی دەستپێک لە فەلسەفەی (مارکس) گرنگ و جەوهەرییە. دوای ئەو دۆزینەوەیە و تیشک خستنە سەر هزری (مارکس)، باوەڕ دەکەم ئەوە لە خۆیدا بەشێک لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکەت دابین بکات.
دیارە بەر لە ئێمە، (مارکس) خۆی باسی کێشەی دەستپێک لە هەر بوارێکی زانستیدا دەکات و دەڵێت: “دەستپێکەکان لە زانستدا هەمیشە قوڕسن”. دەستپێک بە تەنیا خاڵی دەستپێکردن نییە، چونکە خاڵی دەستپێکردن واتە ئێمە دەزانین لە چییەوە دەست پێ دەکەین و ئاڕاستەی باسەکەمان بۆ کوێ دەڕوات. بەڵام ئەو هاوکێشەیە بۆ فەلسەفەی (مارکس) و هەر فەیلەسووفێکی گەورەی تر دەست نادات، چونکە ڕەگوڕێشەی هەر بابەتێکی فەلسەفی لەو شوێنەدا نییە، کە باسی لێوە دەکرێت و دەست دەکرێت بە شیکردنەوەی، ئەوەیش لەبەر ئەوەی، کە هەر بابەتێکی فەلسەفی وابەستە و پێوەندیدارە بە بابەتەکانی پێش و پاش خۆی.

بۆیە دیاریکردنی دەستپێک بۆ فەلسەفەی (مارکس) ڕووبەڕووی هەمان کێشەی مێتۆدیمان دەکاتەوە، چونکە ئەو دەستپێکە نادیارە، یان بە واتەیەکی تر کێشەدارە و بیروڕای دژ بە یەکی لە خۆ گرتووە، بە تایبەت، کە باسەکەمان پێوەندیی بە یەکێک لە کێشەدارترین فەیلەسووفەکانی دنیاوە هەیە، کە (مارکس)ە و بە چەندین شیکردنەوەی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ کراوە. بۆیە سەرەتا هەر باسکردنێکی پێوەندیدار بە (مارکس)ەوە پێویستە لەو شوێنە دەست پێ بکات، کە پێمان بڵێت لە کوێوە دەست بە (مارکس) دەکەین و لە چ وێستگە و گۆشەنیگایەکەوە باس لە (کاڕل مارکس) دەکرێت. ئەگەرنا، هەوڵەکان توانای تێپەڕاندنی ئەو چوارچێوەیان نابێت، کە ڕۆشنبیرانی ڕووکەش لە بارەی (مارکس)ەوە دروستیان کردووە. ئەو چوارچێوەیەی، کە پێی وایە هەر کەسێک باسی (مارکس)ی کرد، (چ بە باش و چ بە خراپ!)، ئەوا مانای وایە لە قووڵایی فەلسەفەی (مارکس) تێگەیشتووە. من یەکەم کەسم، کە ددان بەوەدا دەنێم ئەو باوەڕەم هەبوو لەو کاتەی دەستم کرد بە خوێندنەوەی بەرهەمی نووسەرە کوردەکان، بەڵام لە دوایدا دێمە سەر ئەو باسەی، کە چۆن ئەو وەهمە وردە وردە تێکشکا.

لێرەدا من پەنا بۆ بۆچوونەکانی (بۆب جیسۆپ- Bob Jessop) دەبەم، کە یەکێکە لە ڕەخنەگر و ئەکادیمیستە دیارەکانی جیهانی ئەمڕۆمان. خۆشبەختانە لە مانگی ئابی ساڵی 2016، بواری ئەوەم هەبووە لە یەکێک لە وانەکانی بەشدار بم، کە لە زانکۆی (ڕۆسکیلدە)ی (دانمارک) لە کۆڕسی (بەڕامیاریکردنەوەی سەرمایەداری-Repoliticing Capitalism) پێشکەشی کرد. ئەو بەشێکی گەورەی وانەکەی، کە ماوەی سێ کاتژمێری خایاند، بۆ دۆزینەوەی دەستپێک لە فەلسەفەی (مارکس) تەرخان کرد. لە دیدی ئەودا، دەستپێک بۆ فەلسەفەی (مارکس) یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان، چونکە ئەو فەیلەسووفە خاوەن کۆمەڵێک بەرهەمی جیاوازە و کۆکردنەوەی هەموو بەرهەمەکان لە چوارچێوەی فەلسەفەی ئەودا، نزیکمان ناکاتەوە لە مێتۆدێکی زانستیانە بۆ شیکردنەوە و تێگەیشتن لە فەلسەفەی (مارکس).

یەکەم کتێب، کە پێویستە لێیەوە دەست پێ نەکەین و بیرەکانی (کاڕڵ مارکس)ی تێدا سنووردار نەکەین، (مانفێستۆی کۆمۆنیسم)ە. ئەو جۆرە تێڕامانە ڕووبەڕووی پرسیارمان دەکاتەوە، چونکە ئەو بەرهەمەی (كاڕل مارکس) و (فریدریچ ئەنگڵس) بوو بە ئایدیۆلۆگیا و بانگەشنامەی چەندین بزوتنەوەی ئایدۆلۆگی و هزری. لێرەدا من نامەوێت باسی ئەو جۆرە بزوتنەوە و پێوەندییان بە فەلسەفەی (مارکس)ەوە بکەم، تەنیا بە دیدێکی ڕەخنەگرانە لەو باسە دەڕوانم. خاڵی ڕەخنەگرانە لەوەی، کە بۆ گونجاو نییە لە کتێبی (مانیفێستۆی کۆمۆنیسم) دەست پێ بکەین ئەوەیە، کە یەکەم مانیفێستۆ یان مانیفێستنامە ژانرایەکی ئەدەبییە و لە شێوەی بانگێشتنامە دایە. لەو کاتەشدا هیچ بزوتنەوەیەکی کۆمۆنیستی بوونی نەبوو.

بونیادی ئەو پارچە نووسینە لە ڕووی ستایشەوە بەهێزە و لە ڕووی خوێندنەوەی زانستیانە لاواز. ئەو بەرهەمە بانگەشەیەکی ستراتیجانەی جەوهەرییە (strategic essentialism). ئەو بانگەشەیەی پێداگری لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی گرووپ و بزوتنەوەکان دەکات. هەر بۆیە ئەو جۆرە بەرهەمە ڕێگەخۆشکەری ئەو جۆرە بانگەشەیەی بزوتنەوە کۆمۆنیست و مارکسییەکان هەبووە و لە هەمان کاتدا ئەو بەرهەمە بەردەوامی پێداگری لەسەر گرنگییەکەی کراوە. لە لایەکەوە کورتە و ئاسانە بۆ خوێندنەوە، لە لایەکی ترەوە لەبەر ئەوەی لەڕووی خوێندنەوەی زانستیانە لاوازە و زیاتر لایەنی ستایشی تێدا بەهێزە، بە ئاسانی توانای کۆکردنەوەی گرووپ و بزوتنەوەی جیاوازی هەیە. بۆیە دەستپێکردن لەو بەرهەمە دەستپێکێکی فەلسەفی و ڕەخنەگرانە نییە. یەکێک دەشێت پاش ئەوەی خوێندنەوەیەکی قووڵ بۆ بەرهەمەکانی (مارکس) و چەمکە جۆراوجۆرەکانی بکات، لە دوایدا ئەر بەرهەمە بخوێنێتەوە، چونکە خودی ئەو بەرهەمە ڕەنگدانەوە و بانگێشتمانەیە بۆ چەمک و ئەو کێشە مێژوویی و فەلسەفانەی، کە (کاڕل مارکس) بە کورتی ئاماژەی بۆ کردوون. لە ڕووی مێژوویشەوە، نووسینی (مانیفێستۆی کۆمۆنیسم) دەکەوێتە پێش نووسینی شاکارە گەورە ڕەخنەییەکەی، کە (سەرمایە)یە. لە هەمان کاتدا، نووسینی ئەو بەرهەمە دەکەوێتە پێش زاڵبوونی مۆدی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری.

بەرهەمێکی تر، کە بە دانانی وەکو دەستپێک نزیکمان ناکاتەوە لە فەلسەفەی (مارکس)، نووسینی (پارچەنووسینی ئابووری و فەلسەفی 1844- Economic and Philosophic Manuscript of 1844)ە، لەبەر ئەوەی ئەو بەرهەمە کۆمەڵێک یاداشتی ئەو فەیلەسووفەن و کاتێکیش خۆی لە ژیاندا بوو، بە چاپی نەگەیاندوون. ئەو یاداشتانە زیاتر لە کتێبی (سەرمایە) خراونەتە چوارچێوەیەکی فەلسەفی، کە تێیدا (مارکس) بە مێتۆدی فەلسەفیانەی خۆی ڕەخنە لە کەپیتاڵیزم دەگرێت و ڕووبەڕووی شیکردنەوە و لێکدانەوەی فەلسەفی دەکات. کێشەی مێتۆدی ئەو بەرهەمە لەوە دایە، کە زۆر کێشەی ئابووری و ڕامیاری بە تێرمی فەلسەفی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە. لە هەمان کاتدا، یەکێکی تر لە کێشەکان ئەوەیە، کە کۆپییە نووسراوەکە ئاڵۆز و ناڕۆشنە، بۆیە کە چاپ و بڵاویش کراوەتەوە بە گومانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆنتێکس و تێرمانە کراوە، کە (مارکس) بە کاری هێناون. جگە لەو دوو بەرهەمە، پارچە نووسینی (پێشەکی 1859- 1859 Preface)، ڕووبەڕووی هەمان کێشەی مێتۆدیمان دەکاتەوە کاتێک دەمانەوێت لەوێوە دەست بە خوێندنەوەی (مارکس) بکەین.

کەواتە لە کوێوە دەست پێ بکەین؟ چۆن بتوانین ئەو کێشەیەی (مارکس) خۆی باسی کردووە چارەسەر بکەین و بیکەین بە خاڵی دەستپێک؟ لە ساڵی 1857دا، تێکچوونێکی ئابووری و بازرگانی گەورە کۆمەڵێک شاری گەورەی جیهانی ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری کردەوە. ئەو تێکچوونە یەکەم قەیرانی ئابووری جیهانی بوو، چونکە لەو کاتەدا بوو، کە تازە ئابووری نێودەوڵەتی یان جیهانی گەشەی بە خۆوە بینی. سەرچاوەی ئەو قەیرانە لە (ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا) سەری هەڵدا و کۆمەڵێک شاری تری پیشەسازی و ئابووری جیهانی گرتەوە، لەوانە (لەندەن)، (لیڤەرپول)، (گلاسگۆو) لە (بەریتانیا)، (پاریس) لە (فڕەنسا)، (هامبۆرگ) و (لایپزیگ) لە (ئەڵمانیا)، (ڤیەنیا) لە (نەمسا)، (ئەمستردام) لە (هۆڵەندا) و (کۆپنهاگن) لە (دانمارک).

ئەو قەیرانە کاریگەری گەورەی لەسەر جووڵەی پیشەسازی و هێزی کار (labour power)ی کرێکارەکان هەبوو. شکستی بە زیاتر لە هەزار بانکی گەورەی (ئەمەریکا) هێنا. بەڵام هێشتا ئەوە گرنگییەکەی نییە، بەڵکو لە دوای ئەو قەیرانەوە، سەرمایەداری گەشە دەکات و دەبێت بە دیفاتکۆی ئابووری جیهان. ڕەنگە یەکێک بپرسێت چی وای لە (مارکس) کرد هێندە سەرنج بخاتە سەر ئەو ڕووداوە ئابوورییە جیهانییە. بەر لە هەر شتێک، دۆخی ژیانی (مارکس) لەو کاتەدا لەو پەڕی خراپیدا بوو. ئەوە بە ئاشکرا لە کۆمەڵێک نامەی بۆ (ئەنگلس)ی هاوڕێ و هاوپێنووسی دیارە و تەنانەت ئاماژە بەوە دەدات، کە هیچ کاتێک لە ژیانیدا هێندە لە ڕووخانی ئابووریدا نەبووە. ئەو بۆ ماوەی دە ساڵ بژێوی خۆی لەسەر نووسینی ڕۆژنامەوانی پەیدا دەکرد. بەشێکی ئەو نووسینانەی لە ڕۆژنامەی (نیویۆرک تریبون- The New York Tribune) بڵاو کردووەتەوە. خراپبوونی دۆخی ژیانی زەمینەی گەورەتری بۆ بیرکردنەوە و نووسینەکانی تری خۆش کرد، چونکە وەک خۆی ئاماژەی پێ دەدات، ئێرە دەبێتە دەستپێک. ئەو دەستپێکەی بە دوایدا دەگەڕاین، دەتوانین لێرەدا بیدۆزینەوە. دەستپێکی ئەو لە خۆڵەمێشی ناخۆشی و سەختی ژیانی خۆیەوە سەری هەڵدا. ژیانی (کاڕڵ مارکس) زۆر شتمان لە بارەی فەلسەفەکەیەوە پێ دەڵێت.

بۆ (مارکس)، ئەو قەیرانە سەرەتای سەرهەڵدانێکی نوێی مۆدێلی ڕامیاری و ئابووری جیهانە، کە پێوەندیی بە دەستەڵات و پارەوە هەیە. حکومەت و ڕامیارڤانەکان ڕۆڵی دەستەڵات و بانکەکان ڕۆڵی پارە دەگێڕن. قەیرانی لەو شێوەیە دروستکراون و پێوەندییان بە بەردەوامیدان بە کەشی قەیران و سوڕی پارەوە هەیە. لەو کاتە دایە، کە (مارکس) دەست دەکات بە نووسینی کتێبی (ڕەخنە لە ئابووری ڕامیاری). لەوێدا ئاماژە بەوە دەدات، کە توێژینەوەکەی دەبێت لە لێکۆڵینەوە لە شمەک (Commodity) دەست پێ بکات. لە بەشی چوارەمی کتێبی (سەرمایە)، کە لە ژێر ناونیشانی (دامەزراوەی گشتی سەرمایە)یە، یەکەم ڕستە بەو شێوەیە دەست پێ دەکات: (سوڕی شمەکەکان خاڵی دەستپێکی سەرمایەیە. بەرهەمهێنانی شمەکەکان و سوڕی گەشەی فۆڕمەکانیان، یان بڵێن بازرگانی لە پێشبیرەکانی مێژووەوە، کە لەژێریدا سەرمایە سەر هەڵ دەدات، یەک دەگرن.)
بە پێچەوانەی چەمکی (کۆمۆنیسم)، چەمکی شمەک یان شتومەک دەبێت بە خاڵی دەستپێک، چونکە لای (مارکس)، کێشە و دژەکان (contradictions)ی سەرمایەداری لە شمەکەوە دەست پێ دەکات. شمەک خەسڵەتی بەکارهێنان (use) و بەها (value)ی هەیە. بۆ نموونە ئاڵتوون هەم بە کار دێت و هەم بەهای هەیە، بەڵام بەهای ئاڵتوون وەکو شمەک ئاڵوگۆڕی (exchange)ی پێ دەکرێت. بۆیە هەر شمەکێک، کە خاوەن خەسڵەتی بەکارهێنان-بەها بوو، دەتوانێت بە شمەکێکی تر، کە خاوەن خەسڵەتی بەکارهێنان-بەهای هەیە، بگۆڕدرێتەوە.

لێرەدا شمەک دوو هاوکێشەی جیاوازی هەیە. یەکەمیان ئەوەی (مارکس) پێی دەڵێت (شمەک – پارە – شمەک Commodity – Money – Commodity/)، واتە شمەکێکمان هەیە، کە خاوەن بەهای ئاڵوگۆڕە و بە پارە بەهاکەی دیاری دەکرێت، بەڵام ئامانجی پارەش بۆ دەستخستی شمەکی ترە. (مارکس) بەو هاوکێشەیە دەڵێت هاوکێشەی سادە یان سرووشتی، واتە ئەو کرداری ئاڵوگۆڕە سەرەتاییە و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانە، وەک خۆی دەڵێت (فرۆشتن لە پێناو کڕیندا). هاوکێشەی دووەمیان هاوکێشەی کەپیتاڵیسمە و بەو شێوەیەیە؛ (پارە – شمەک – پارە/ Money – Commodity – Money). جیاوازیی ئەو هاوکێشەیە لەگەڵ هاوکێشەی یەکەم گەورە و جەوهەرییە، چونکە ئەگەر لە یەکەمیاندا بەکارهێنانی شمەک و ڕۆڵی پارە بۆ بەردەوامیدانە بە سووڕی ژیان و ئاڵوگۆڕی، ئەوا لە دووەمیاندا ئامانج لەو ئاڵوگۆڕە پارەیە. یەکەم ئێمە پارەمان هەیە و دەیدەین بە شمەکێک و دواتر دووبارە ئەو شمەکە دەکەینەوە بە پارە، وەکو خۆی پێی دەڵێت (کڕین لە پێناو فرۆشتندا).

(مارکس) پێی وایە هەر بە تەنیا گۆڕانی ئەو سوڕە سەرهەڵدانی سەرمایەدارییە. هەر لەو هاوکێشەیەدا، شمەک ون دەبێت، چونکە ئامانجەکە دەبێت بە پارە بۆ پارە، کە شمەک تەنیا بابەتی ئەو هاوکێشەیەیە. (مارکس) لە هەمان ئەو بەشەی ئاماژەمان پێی دا، بەو شێوەیە ڕوونی دەکاتەوە: (ئەگەر من 2000 پۆند (کە دەکاتە یەک تۆن) لۆککەم بە سەد پاوەند دەست کەوت و هەمان ئەو 2000 پۆندە بە 110 پاوەند بفرۆشم، ئەوا مانای وایە من 100 پاوەندم بە 110 پاوەند گۆڕیوەتەوە، پارە بۆ پارە). دیارە (مارکس) پێی وایە هەر شتێک بەهاکەی پارە بێت، پارەیە، بۆ نموونە لە یەکەی بانکی هەر کەسێک، لە جیاتی پارەی دەستی، ئێمە پارەی ژمارەییمان هەیە. بانک پێمان دەڵێت یان پێشان دەدات، کە چەند پارە لەسەر یەکەی بانکیی ئێمەیە. بۆ (مارکس) هەموو فۆڕمەکانی پارە، پارەن، گرنگ نییە دەستی بێت یان ژمارەیی مادام بەهای پارەی هەیە.

بەرهەمهێنانی ئەو شمەکە و گۆڕینەوەی بە پارە پێویستی بە کۆمەڵێک پڕۆسێسە. مادام ئێمە شمەک بۆ پارە بە کار دەهێنین، ئەوا هێزی کاریش هەمان ئامانجی دەبێت. لەو دۆخەدا، پارە دەبێت بە کرێ (wage). ئەو کرێکارەی ئیش دەکات، نرخ لەسەر تواناکەی خۆی بەرانبەر بە کرێ دادەنێت. هێزی کار (labour power) تاکە سەرچاوەیە بۆ بەهای زیادە (surplus value) و هۆکاری جێگرەوەی بەرهەمهێنان (substitutable factor of production). مادام لێرەدا ئامانج کڕینی پارەیە بۆ پارە، لە پێناو بەهای زیادە یان قازانج، ئەوا هەموو هاوکێشەکانی تر لە چوارچێوەی ئەو سوڕەدا دەتوێنەوە. هێزی کار، کە هێزێکی مرۆییە دەبێت بە ئامانجی سەرمایەداری و لە پێناو گەشەدان بە خۆی، بە کاری دەهێنێت. ترسناکیی سەرمایەداری هەڵوەشاندنەوەی هەموو بونیادە کۆمەڵایەتی و مێژوویی (social and historic constructions)ەکانە. هێزی کاری کرێکاران دەبێت بە داینامیکی بەردەوامیدانی بەرهەمهێنان و نرخ و بەهای ئەو هێزەش لە بەکارهێنانی دایە، نەک لە هەبوونی.

کەواتە دەستپێکردن لە کتێبی (سەرمایە) و (ڕەخنە لە ئابووری ڕامیاری) زۆر دەروازەی گرنگ و بنچینەیمان بۆ دەکەنەوە. خوێندنەوەی ئەو دوو کتێبە هێزی ئەوەمان پێ دەبەخشن فەلسەفەی (مارکس) بە قووڵاییەکەی خۆیەوە بناسین، نەک بە تەنیا لە چوارچێوەی کۆمەڵێک بانگەشە. دەستپێکردنی خوێندنەوەی هەر فەیلەسووفێک و هزرێکی قووڵ لەو شوێنە دەست پێ دەکات، کە چەمکە بنچینەییەکانی ئەو فەیلەسووفە یان هزرەی لەسەر دامەزراوە. بۆ (مارکس) کەلتوور و نەریتی سەرمایەداری کێشە گەورە و بنچینەییەکەیە و لەوێوە خوێندنەوە بۆ دنیا و مێژوو دەکات. یەکێک لەو فەیلەسووفانەی، کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەرگری لەو بۆچوونە دەکات، (سلاڤۆی ژیژەک)ە. لە پێشەکی کتێبی (توندوتیژی)، (ژیژەک) ئاماژە بە نامەیەکی (مارکس) بۆ (ئەنگڵس) لە ساڵی 1870 دەدات، بەم شێوەیە (ژیژەک) شیکاری کردووە: “نامەکەی (مارکس) دەربڕینی ترسە خەستەکەیەتی؛ ئایا شۆڕشگێڕان ناتوانن بۆ دوو ساڵێك چاوەڕێ بکەن؟ ئەو هێشتا (سەرمایە)ی تەواو نەکردووە.”

(مارکس) لەو فەیلەسووفانە نییە ئێمە بۆچوونەکانیان بخوێنینەوە. بۆچوونەکانی (مارکس) هەر بۆچوون نین، بەڵکو کەرەستەی توێژینەوە و خوێندنن. بۆچوونەکان هێندە ئاسان نییە بۆ ئەوەی بتوانین بڵێین باوەڕمان پێیەتی یان نا، چونکە فەلسەفەی ئەو لە دەرەوەی باوەڕە. بەڵکو، هزری (مارکس) وا دەخوازێت ئێمە خاوەن توانای توێژینەوە و ڕەخنەگرتن بین. هەر خۆی لە کۆتاییی یەکەم پێشەکی کتێبی (سەرمایە) دەڵێت، “هەر بۆچوونێک، کە لەسەر ڕەخنەی زانستیانە بونیاد نراوە، بەخێرهاتنی دەکەم.” لێرەدا، وەک هەر فەیلەسووفێک (مارکس) بانگەشەی ئەوە ناکات، کە ڕەخنە فەلسەفییەکانی ڕەهان، بەڵکو بەکراوەیی وەکو بابەتێک بۆ توێژینەوە و ڕەخنەی زانستیانە دەیهێڵێتەوە. کتێبی (سەرمایە) دابڕینی (مارکس)ە لە زۆربەی ئەو خوێندنەوانەی بۆ (مارکسی ئایدیۆلۆگی) دەکرێت. فەلسەفەی (مارکس) فەلسەفەیەکە، کە توانای گۆڕانی گەورەی مێژوویی و جیهانی هەبووە و هەیە. نەک هەر ئەوە، بەڵکو زەمینەیەکی گەورەی بۆ ڕەخنە و فەلسەفەی ئابووری دامەزراندووە.

دەنگەکان:

2- ئایا بواری رۆشنبیریی و سیاسییمان به‌ ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری مارکس بووه‌؛ چیتر پێویستی به‌ مارکس نه‌ماوه‌؟ ئاخۆ ڕاسته‌ به‌ راگه‌یاندنی مه‌رگی ماركس، هه‌موو تێز و بیرکردنه‌وه‌کانی وه‌لا بنێین؟
4. ئایا توانای فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم له ‌گۆڕینی كۆمه‌ڵگادا كۆتایی هات، یاخود ئه‌وه‌ هه‌ر ماركسیزمه‌ که‌ توانای گۆڕینی كۆمه‌ڵگای هه‌یه‌؟

سۆران ئازاد

من لێرەدا وەڵامی پرسیاری چوارەمیشتان دەدەمەوە بۆ ئەوەی ڕێکخراوییەک بۆ بۆچوونەکانم دابمەزرێنم. جگە لەوە هەوڵ دەدەم لە چەند ڕوانگەیەکەوە لە ئامادەیی مارکس لە کۆمەڵگەی کوردی بڕوانم.
سەرەتا پرسیارەکەی تۆ ئاڕاستەیەکی ڕووی لە نێوەندی ڕۆشنبیریی کوردییە و ئاڕاستەکەی تری نێوەندی سیاسی. بۆیە سەرەتا پێویست دەکات بزانین نێوەندی ڕۆشنبیریی ئێمە چییە و کێن ئەوانەی نوێنەرایەتی دەکەن، ئینجا دەتوانین لەوە تێبگەین ئایا ئەو نێوەندە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ هزر و فەلسەفەی (مارکس) هەبووە تاکو بڵێین پێویستی پێی نەماوە. لێرەشەوە دۆزینەوەی دەستپێکێکیش بۆ ئەو باسە قوڕسە، چونکە خودی نێوەندی ڕۆشنبیریی کوردی ئاڵۆزە و نازانین باس لە کامە نێوەند و کامە ڕۆشنبیرەکانی دەکەین. یەکەم ئێمە بەرهەمی ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەمان لەبەر دەستدا نییە تاکو بزانین پێویستیان بە (مارکس) ماوە یان نا.

دەگمەنن ئەو بەرهەمە فەلسەفیانەی بە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە لە بارەی (مارکس)ەوە نووسراون. نەک لە بارەی (مارکس)، بەڵکو هەر فەیلەسووفێکی ترەوە. زۆر نابێت (د. محەمەد کەمال) تەواوی هەوڵەکانی خۆی خستۆتە کار بۆ دروستکردنی زەمینە. وەکو تر، نێوەندی ڕۆشنبیریی کوردی نێوەندی حوکمدانی پەیامبەرانەیە. ڕۆشنبیری ئێمە ڕۆشنبیری هەموو شت زانە و خۆی دەخاتە ناو هەموو بوارێکەوە وەک ئەوەی شارەزاییەکی بواری تەواوی لە هەموو بوارەکان هەبێت.

بەر لە هەر فەیلەسووفێک، (ئیمانوێڵ کانت) مەترسی ئەو دیاردە ڕۆشنبرییەی بۆ دیاری کردووین. لە پێشەکی نووسراوی (بناغەدانان بۆ مێتافیزیکی ڕەوشتەکان)، (کانت) ئەوانەی، کە خۆیان بە (بیرمەندە سەربەستەکان) ناو دەبەن، بەم شێوەیە ئاگادار دەکاتەوە، “ئەوانەی بە دوای تێرکردنی ئارەزووی ئاستی جەماوەرەوەن، بەلایانەوە بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی، کە [بابەتی] ئەزموونی لە تەنیش هۆشەکی بە تێکەڵەی کەرتێک لە هەموو جۆرەکانی تر، کە خۆشیان سەریان لێ دەرناچێت، بفرۆشن و بە خۆشیان بڵێن ‘بیرمەندە سەربەخۆکان’، بە ئەوانەیشی خۆیان بۆ بەشی تایبەتی هۆشەکیی فەلسەفە تەرخان کردووە بڵێن ‘وشکەکان’.

ئایا وەکو سەرجەم، شتەکان بۆ کەسی شارەزا باشتر پێش نەدەکەوتن، ئەگەر هاتباو ‘بیرمەندە سەربەخۆکان’ ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی هەر لە خۆوە دوو بەرهەم، کە زۆر لە یەکتر و لە شێوە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا جیاوازن، هەڵنەگرن؟”. نێوەندی ڕۆشنبیری کوردی پڕیەتی لەوانەی، خۆیان بە بیرمەند یان نووسەری ئازاد و سەربەخۆ ناو دەبەن و دەست بۆ هەموو بوارە جیاوازەکانی هزر دەبەن. هەر (کانت) لە پێشەکی ئەو نووسراوەدا، پێ لەسەر ئەو دادەگرێت، کە “لە هەر شوێنێک کارەکان بە وردی دابەش و لە یەکتر جیا نەکرابێتنەوە، لەو شوێنەدا هەر کەسەو وەستای هەموو-شت-زانە و هەر لەو شوێنەدا بوارەکان لەو پەڕی دواکەوتوویدا دەمێننەوە.” بۆچوونی (کانت) بۆ دۆخی ڕۆشنبیری و کەلتووری ئێمە پێناسێکی تەواوە. لە نێوەندی ئێمەدا هەر کەسەو دەست بۆ هەموو شتێک دەبات و ئازادانەش حوکم دەفرۆشێت.

(بەختیار عەلی) یەکێک لە نموونەکان بۆ وەها تێگەیشتنێکمان بۆ فەراهەم دەکات. لە بابەتی (خۆگێلکردن وەکو ستراتیژ) لە بارەی (مارکس)ەوە دەڵێت: “مارکس لە گەشبینە دەگمەنەکانی مێژووی فەلسەفەیە، بەڵام هیچ ڕەشبینێک لە مێژووی سیاسەت و فیکردا وەک ئەم گەشبینە تاقانە و ناوازەیەی مێژووی فیکر «مارکس» زەوی پڕنەکرد لە دیکتاتۆرییەت و زیندان و جینۆساید و ترس.” لێرەدا (بەختیار عەلی) نە لە پێش ئەم پەرەگرافە و نە لە بەشەکانی تردا، پێمان ناڵێت گەشبینیی (مارکس) لە کوێ دایە و بۆچی دنیای پڕ کردووە لە دیکاتۆریەت، زیندان، جینۆساید و ترس! ئایا ئەو چوارانە (مارکس) دروستی کردوون و لە پێش ئەودا بوونیان نەبووە؟ ئەی ئێستا، کە دیکتاتۆریەت، زیندان، جینۆساید و ترسمان هەیە، بەرهەمی (مارکس)ن؟ دێکتاتۆریەتی پادشایانی کەنداو هەڵەی (مارکس)ە؟ زیندانەکانی دنیا (مارکس) نەخشەی بۆ کێشاون؟ جینۆسایدی (جولەکەکان)، (ئەنفال) و بەم دوایەش (یەزیدیەکان) بانگەشەی (مارکس)ن؟

(بەختیار عەلی) بەوە ناوەستێت و دەنووسێت: “دەگەڕێمەوە سەر ڕستەکەی مارکس کە دەڵێت «کاری فەیلەسوفان تا ئێستا تەفسیری دونیا بووە، ئێدی کاتێتی بیگۆڕن». ئەمە ئەو ڕستەیەیە کە بەڕێزتان {سیروان عەبدول} و هەموو ئەکتیفیستە سیاسییەکان و پۆزەتیفیستە لیبرالەکانیش لە خۆرهەڵات باوەڕیان پێیەتی. لە ژێر باڵی ئەم رستەیەوە هەموو دیکتاتۆرییەتەکانی سەدەی بیست هاتنەدەرێ. ” من لە کاتی خۆیدا نامەیەکم بۆ (بەختیار عەلی) نووسی و هەر لە سایتەکەی ئێوەدا (دەنگەکان) بڵاوم کردووەتەوە و خوێنەر دەتوانێت لەوێدا بیخوێنێتەوە. بە پێویستی دەزانم ئەو سەرنجەی ئەو کاتە لە بارەی ئەو حوکمە ڕووکەش و ڕەهایەوە نووسیومە، جارێکی تر لێرە دایدەنێمەوە، کە بەو شێوەیەیە:
“یەکێک بیەوێت (مارکس) لە نێوەندی ڕۆشنبیری کوردییەوە بناسێت، دەتوانێت چی لەو حوکمە ڕووکەشانە فێر بێت؟ ئایا ئەو جۆرە حوکمانە هیی کەسێکن، نەک بڵێن بەلای (مارکس)ەوە چووبێت، چونکە ئەو زمانە هەرگیز ناگاتە ئاستی باسکردنی ئەو فەیلەسووفە، بەڵام هەر بەلای فیکرەوە چووبێت و بە ڕێژەیەکی زۆر کەمیش بێت جیاوازیی لەگەڵ ئەو کەلتوورە پڕ لە حوکمی سواو و ڕەهایە دروست کردبێت؟ وەڵامەکە نەخێرە.

زمانی نووسەرێکی قووڵ و داهێنەر هیچ کاتێک لەو ئاستەدا لە دنیا و فیکر ناڕوانێت.”
جگە لەو بۆچوونە، بەو مێتۆدەی (بەختیار عەلی) و هاوبیرەکانی، وەکو بەشێکی زۆری مامۆستایانی ئاینی بێت، (کاڕڵ مارکس) بەپرسیاریەتی تەواوی تاوانەکانی دیکتاتۆرەکانی سەدەی بیستی دەکەوێتە ئەستۆ، ئەویش بە یەک ڕستە. ئەو بۆچوونە نەک لە ڕووی لۆگیکیشەوە، بەڵکو لە ڕووی مێژوویشەوە، ناتەواوە. بە هێنانەوەی ئەو نموونەیەی (بەختیار عەلی)، کە نوێنەرایەتی نێوەندێکی گەورەی ڕۆشنبیریی کوردی دەکات، لەوە تێدەگەین، کە بیری (مارکس) نەک هەر لەو نێوەندەدا نەبووە و نییە، بەڵکو بۆ ڕەتکردنی ئەو فەیلەسووفە، ڕۆشنبیرانمان پەنایان بۆ هەموو جۆرە حوکمێکی ڕووکەش و سواو بردووە. لێرەدا پێویستی نەدەکرد ڕۆشنبیرانمان ئەو ئەرکە سەختە بگرنە بەر مادام مەلاکان دەمێکە (مارکس) بەو شێوەیە خستووەتە بەردەم دادگای حوکمەکانیان.

بەڵگەی ئامادەیی هەر فیکرێک زمانە. ئەگەر بۆ ئاستی زمان و هۆشیاریی خۆمان بگەڕێینەوە، دەرکەوتەکانی ئامادەیی (مارکس) لە هۆشیاری ئێمەدا نائامادەن و نین. لە زمان و هۆشیاری ئێمەدا گرنگی و قوڕسایی هەر بیرێک لەوە دایە، کە چەندە دەتوانێت باوەڕەکانمان پتەوتر و بەهێزتر بکەن. کەم نین ئەوانەی لەژێر کاریگەری هەژموونی ڕەوتی ئایدۆلۆگیای کۆمۆنیستی، دووبارە لە وەهمی باوەڕێکەوە بۆ وەهمی باوەڕێکی تر بازیان داوە.

بۆیە هەر زوو بەشێکی زۆری ئەوانە، لە دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەتی و بلۆکی کۆمۆنیسم لە سەر ئاستی ئایدۆلۆجیا یان گەڕانەوە بۆ باوەڕە کەلتووری و ئاینییەکەیان، یان وەکو شوێنکەوتوانی بەسۆزی کۆمۆنیسم لە نامۆیی و گۆشەگیرییەکی قووڵدا، بە هیوای زیندووبوونەوە و سەرهەڵدانەوەی وەها ڕەوتێک، مانەوە. یەکێک لە کێشەکانی ئەو بزوتنەوانە ئەوە بووە، کە وەکو پەیامبەر مامەڵەیان لەگەڵ (مارکس) کردووە. وێژەیانە هەموو قسە و بۆچوونەکانی مارکس وەرگیراوە و باوەڕێکی ڕووتی لێ بەرهەم هێندراوە. پابەندبوون بە فێرکارییەکانی مارکس وەکو پانەبدبوون بووە دەقە ئاینییەکان. هێزی ئەو بزوتنەوانە لە ناوەوەی کۆمەڵگە سەرچاوەی نەگرتبوو تاوەکو بتوانێت گۆڕانی ڕیشەیی دروست بکات. بۆیە بۆچوونەکانی لە زۆر شت کورت کرابوویەوە.

یەکێک لەو نەریتانەی ئەو بزوتنەوانە، یان بڵێین ئەوانەی خۆیان لەژێر چەتری فەلسەفەی (مارکس) پێناسە دەکرد، هەمان ئەو چەمکە بوو، کە لە ڕەخنەی ئەدەبی ئیمپڕیالیزم بە (لۆگیکی دووانەیی ئیمپڕیالیسم- binary logic of imperialism) ناسراوە. (لۆگیکی دووانەیی ئیمپڕیالیسم) ئاماژەیە بەو لۆگیکە کەلتوورییەی دەوڵەتی (داگیرکەر) دژ بە دەوڵەت و کەلتووری (داگیرکراو) بە کاری دەهێنا، بۆ نموونە داگیرکەر پێشکەوتووە، خاوەن شارەستانییە، باڵادەستە، هەڵبژێرداوی خوایە، داگیرکراو دواکەوتووە، وەحشیگەرە، شایەن بە ئازادی نییە، نەفرەت لێ کراوە و زۆری تر.

لای ڕۆشنبیری کۆمۆنیستی هەمان لۆگیک بەرانبەر بە کۆمەڵگەی کوردی پەیڕەو کراوە. کۆمەڵگە کۆنەپەرست، ژن چەوسێنەر، نائازادیخواز، دواکەوتووە، بەڵام کۆمۆنیسم ئازادیخواز، تازەگەر، یەکسانخواز و پێشکەوتووە. دەبینین وەک چۆن ئایین بەربەستی زۆر گەورەی بۆ ئازادی و یەکسانی ڕەگەزی هەیە، ئاوا ئەو بزوتنەوانە سەرنجی زۆریان لەسەر ژن وەک بابەت نەک خۆ هەبووە. ئەوە بەبێ ئەوەی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و تێگەیشتنمان بۆ کەلتوور و بونیادی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی هەبێت. شەپۆلی ئەو بزوتنەوانە دژ بە هەموو بەها کۆمەڵایەتیەکان بووە و سەرجەمی بونیادی کۆمەڵگەی بەلاوە نا بە خۆزگەی ئەوەی کۆمۆنیسم هێزی ڕزگارکەرە. گوژمی ئەو جۆرە بزوتنەوانە زوو دامرکایەوە، چونکە هێزەکەی لە کۆمەڵگەوە سەرچاوەی نەگرتبوو و خاوەن تێگەیشتن بۆ بونیادی کۆمەڵایەتی و کەلتووری نەبوو.

یەکێکی تر لە هۆکارەکان ئەوەیە، کە ئەو ژینگە و پاشخانەی (مارکس) فەلسەفەی خۆی لەسەر دامەزراندووە، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئامادەیی نەبووە. (مارکس) فەیلەسووفێکە لەسەرووی هەموو بەربەستەکان، لەوانە جیاوازی نەژاد، ئایین، نەتەوە و ڕەگەز قسە دەکات و پڕۆژەکەی گشتگیرە. بە هەمان شێوەیش، ڕەخنەکانی (مارکس) نەک بە تەنیا ئاماژەن نین بە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو، بەڵکو باسن لە وەرگێڕانی ڕەوتی مێژووی مرۆڤایەتی لە دەرئەنجامی گۆڕان و گواستنەوە لە شێوەی بەرهەمهێنان و چالاکی ئابووری. ئەو گۆڕان و گواستنەوانە کاریگەریی گەورەی لە وەرگێڕانی چالاکییە مرۆییەکان هەبووە، تەنانەت لە دابەشبوونی چینایەتی، نەژادی و ئاینیش. بۆیە ڕەخنەکانی (مارکس) گشتگیرن، بەڵام زەمینەی لە دایکبوونی ڕەخنەکانی (مارکس) لە نەریتە فەلسەفییەکانی پێش خۆی جیا ناکرێتەوە. بێ ئاگابوون لەو زەمینە، هەلومەرج و پاشخانەی فەلسەفەی (مارکس) تێیدا سەری هەڵدا، تێگەیشتنێکی ناتەواومان پێ دەبەخشێت.

بە گشتی، بەر لەوەی باس لە بەلاوەنانی (مارکس) و تێزەکانی بکرێت، ئێمە پێویستە باس لە هەژاری و کەمتوانایی نێوەندی ڕۆشنبریی خۆمان بکەین. تا زەمینە بۆ ڕەخنە و دامەزراندنی پڕۆژەی فەلسەفەیانە دروست نەبێت، بڕیار نییە بەو مێتۆدە کرچوکاڵانە، کە یان ستایشین، یان نەفرەتی لە (مارکس) و هەر فەیلەسووفێکی تر تێ بگەین. ئەوە ئاستی گەشەی هۆشیاری ئێمەیە، کە ئاڕاستەی گۆڕان دیاری دەکات. ئێمە ناکرێت چاوەڕێی گۆڕان لە هیچ فەلسەفەیەک بکەین، بەڵکو ئەوە ئێمەین، کە بڕیار دەدەین هۆشیاری ئێمە چ ئاڕاستەیەک وەربگرێت و چ گۆڕانێک بەرهەم بهێنێت.

دەنگەکان:

3- پاش رووخانی سیسته‌می سۆسیالیزم و وده‌ركه‌وتنی تێزی “كۆتایی مێژوو” له‌ لایه‌ن فۆکۆیاما و هاوڕاکانییه‌وه‌، ئایا ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ واتای مردنی ماركسی فه‌لسه‌فیی بوو؟ یان مه‌به‌ستی ئه‌و ماركسه‌ به‌ ئایدیۆلۆژییكراوه‌یه که‌‌ کۆتایی هات؟

سۆران ئازاد:

وەڵامەکەی من ئەوەیە، کە هیچ یەکێکیان. هۆکار بۆ ئەوە ئەوەیە، کە بیری فەلسەفی لە چوارچێوەی دوالیزمدا بڕیار و حوکمی لەسەر نادرێت. نەریتی دوالیزم یان دووانەیی، خەسارمەندییەکی گەورەی لە هێزی تێگەیشتنی فەلسەفیانەی هۆشیاری مرۆڤ داوە. ئێمە کاتێک دەتوانین ئازادانە بیرێکی فەلسەفی لێک بدەینەوە، کە لە هەڕەشەی پێشبیر و پاشبیرەکانی حوکم و بڕیاردان دووریان بخەینەوە. هەر بیرێک خاوەن خەسڵەتێکی پڕی ناتەواوە لە خۆیدا. ئەو پڕییە ناتەواوییە دەرئەنجامی بەریەککەوتن و تێکەڵبوونە لەگەڵ پێشبیر و پاشبیرەکانی دوای خۆی. بەو پێیە بێت، بیری فەلسەفی هەمیشە کراوەیە؛ شایەن بەوەیە لەگەڵ پێکهاتە و کەرەستەی نوێ یەک بگرێت و لە پێکهاتەی پێشووی خۆشیەوە داببڕێندرێت.

ڕەگی سەرچاوەی بۆچوونەکەی (فۆکۆیاما)، دیدی فەیلەسووفی ئەڵمانی (هیگڵ)ە لە بارەی مێژوو. ئەگەر پێش (هێگڵ) خوێندنەوەی مێژوو خۆی لە دابەشبوونی زنجیرەیی ڕووداو و ساڵەکاندا بینیوەتەوە، ئەوا لای (هێگڵ) ئەو تێگەیشتنە ڕووبەڕووی هەڵوەشاندەوە دەبێتەوە، کە لە کتێبی (فەلسەفەی مێژوو) بۆچوونەکانی خۆیی تێدا دامەزراندووە. لە دیدی (هێگڵ) گرنگیی فەلسەفەی مێژوو لەوەدا نییە لە چ ساڵێکەوە بۆ چ ساڵێکی تر دەمانبات، بەڵکو تێپەڕاندنی سەردەمێکی هۆشیارییە بۆ سەردەمێکی تر، یان گۆڕانی پاڕادایمەکانی گەشەکردنی هۆشیارییە بۆ بە دەستهێنانی ئازادی. هەر لە هەمان کتێبدا، (هێگڵ) ئاماژە بە دەستکەوتنی ئازادی دەکات و لەوێدا مێژوو دەگات بە کامڵیی خۆی.

یەکەم توێژینەوەی (فۆکۆیاما) لەو بارەیەوە لەژێر ناونیشانی (کۆتاییی مێژوو؟) لە ساڵی 1989 لە گۆڤاری (The National Interest) بڵاو کرایەوە. (فۆکۆیاما) هەوڵی داوە ئەو بۆچوونەی (هێگڵ) بۆ پێشکەوتنەکانی خۆرئاوا لەژێر سایەی دیمۆکراسی و زاڵبوونی هەژموونی لیبڕالیزم، کە وەک خۆی ئاماژەی پێ دەدات، خەریکە دەبێت بە تاکە مۆدێلی چارەسەر بۆ تەواوی ناکۆکییەکان، بەکار بهێنێت. وەک خۆی دەنووسێت: “ئەوەی ئێمە دەیبینین بە تەنیا کۆتایی شەڕی سارد یان تێپەڕین بەناو کاتێکی تایبەتی مێژووی دوای شەڕ نییە، بەڵکو کۆتایی مێژوو خۆیەتی؛ واتە خاڵی کۆتای گەشەسەندنی ئایدیۆلۆگیی ڕەگەزی مرۆڤ و بە گەردوونیبوونی دیمۆکراسیی لیبڕاڵ وەک کۆتا فۆڕمی حوکمڕانیی مرۆڤ.” زمانی (فۆکۆیاما) زۆر گەشبینانەیە. ئەو وای دەبینی، کە تارمایی دیمۆکراسیی لیبڕاڵ خەریکە تەواوی جیهان دەگرێتەوە.

زۆرێک لەو پێشبینییە گەشانەی (فۆکۆیاما) باوەڕی پێی هەبوو، لە جیهانی ئێستاماندا پێچەوانەکەی هاتووە دی. (فۆکۆیاما) پێی وابوو، کە لە کاتێکی زوودا، جیهان چیتر ڕووبەڕووی کێشە و ناکۆکی گەورە نابێتەوە. مانشێتی ڕۆژنامەکان کێشەی سادە و لاوەکی لە خۆ دەگرن، چونکە مێژوو وا دەگات بە کۆتایی و کامڵێی خۆی، کە تێیدا هەمووان لەژێر سایەی دیمۆکراسیی لیبڕاڵ چێژ لە بوونی خۆیان دەبینن. ئاوەڕدانەوەیەک لە کێشەکانی جیهان پێچەوانەکەمان بۆ دەسەلمێنێت. وڵاتێکی وەکو (چین)، کە (فۆکۆیاما) پێی وابوو بەرەو دیمۆکڕاسی هەنگاو دەنێت، بووەتە سەرمایەداری تۆتالیتاری. کاریگەرییە ئابوورییەکانی (چین) لەسەر هاوکێشەی بازاڕ حاشەهەڵنەگرە و ناتواندرێت بەلاوە بندرێت. ئەو بۆچوونەیشی، کە هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت دیمۆکراسی بۆ (ڕووسیا) فەراهەم دەکات پێچەوانەکەی دەرچووە.

جیهان بەدەم کێشەی لاوەکی نا، بەڵکو بەدەم کێشەی زۆر گەورەوە دەناڵێنێت. گەرمداهاتنی زەوی و گۆڕانی کەش، کە یەکێکە لە ئاکامەکانی گەشەی سەرمایەداری و ئەو بەرهەمهێنانەی، کە وا دەخوازێت لەپێناویدا سرووشتی زەوی تێک و پێک بدرێت هەر بە تەنیا بۆ ئەوەی گەشە بە خۆی بدات. کۆمپانیا و وڵاتە زلهێزەکان تەواوی سەرمایەی مرۆیی و سرووشتیان بۆ بەردەوامیدان بە گەشەی هاوتەریبی ئابووری (Exponential Growth) تەرخان کردووە.

دۆخی مرۆیی لە وڵاتە زلهێزە ئابوورییەکان، کە خاوەن سیستەمێکی تۆتالیتارین، وەکو (چین) و (سینگاپور) ڕەچاو ناکرێت، چونکە توانا ئابووریەکەیان نکۆڵی لێ نەکراو و کاریگەری گەورە لەسەر ئابووری جیهان دادەنێن. (چین) خاوەن یەکەم چوار بانکە گەورەکانی جیهانە. بە گوێرەی یەکێک لە لێکۆڵینەوەکانی (زانکۆی کۆپنهاگن)ی دانمارکی، ئایفۆنی هەر بەکاربەرێک کرێکارێک لە چین دەکوژێت! چونکە ئەو کرێکارانەی ئەوێ هەموو ژیانیان لە کارگەکاندا بەسەر دەبەن و تەنانەت وەچەکانیشیان دەبنەوە بە هێزی کرێکار، کە پێشەنگی ئەو کۆمپانیایانە (فۆکسیکۆن – Foxconn)ە. ئەوە تەنیا تایبەت نییە بە کۆمپانیای ئەپڵ، بەڵکو ئاماژەدانێکی بچووکە لەوەی، کە دۆخی مرۆیی چۆن لەپێناو پاراستنی گەشەی ئابووری جیهان پشتگوێ خراوە.

(مارکس) لە بەشێکی گەورەی ئەو مەترسیانە دواوە و هەستی بەو هێزە شاراوە ترسناکە کردووە، کە سەرمایەداری دەیجووڵێنێت. گەڕانەوە بۆ (مارکس) گەڕانەوەیە بۆ یەکەم ڕەخنەی فەلسەفەی ئابووری لەسەر سەرمایەداری. کێشەی گەورە لە بۆچوونەکانی (فۆکۆیاما)دا هەن، بەڵام پێشەنگترینیان ئەوەیە، کە هەوڵی داوە فەلسەفەی (مارکس) وەکو پەیامێکی ئایدیۆلۆگی کورت بکاتەوە، کە پەیوەست بووە بە کاتێکی دیاریکراو و لەگەڵ هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت، ئەو پەیامە دەورانی خۆی گێڕا و کۆتایی پێ هاتووە. (مارکس) پەیامێکی کورتی ئایدیۆلۆگی نییە. ئەو ڕەخنەکانی بۆ سیستەمێکی ئابووری جیهانی بەرز دەکاتەوە، کە سەرتاپاگیرە و بڕیار لەسەر کایەی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی جیهان دەدات. سیستەمێک، کە لەپێناو درێژەدان بە خۆی، هەموو شتێک لە خۆیدا دەتوێنێتەوە و دەخاتەگەڕ.

دەنگەکان:
٥- به‌ بۆ‌چوونی ژاك دێریدا، ئه‌وه‌ی كوژراوه‌ ماركسی ئایدیۆلۆژییه‌ نه‌ك فه‌لسه‌فیی. ئه‌و ماركس به‌ تارمایی هاملێت ده‌‌چووێنێت، به‌وه‌ی ئه‌و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت‌ ده‌توانێت‌ بگه‌ڕێته‌وه لای و ‌ له‌حه‌قیقه‌تی تاوانی باوك كوشتندا ئاگادارمان بكاته‌وه‌. که‌واته‌ ئایا ماركسه‌كه‌ی ناو زمانمان كه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بێته‌ گۆ؟

٦- با قسه‌یه‌كی بابه‌كی ئه‌حمه‌دی له‌باره‌ی ماركس بێنینه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت “ماركس ده‌رمانی ڕزگار بوونمان ناداتێ‌, به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیر ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشین ‌و واچاكتره‌ مشورێكی چاره‌سه‌ركردنی خۆمان بخۆین، ئه‌و هه‌ندێ‌ ده‌رمانیشمان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات, به‌ڵام له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ كه‌ له‌ئاست كاریگه‌ری ئه‌و ده‌رمانانه‌ بتۆژینه‌وه‌” عه‌قڵی ئێمه‌ له‌كوێی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌یه‌؟

سۆران ئازاد

چونکە پرسیارەکەت وێژەیانەیە و ئەو بۆچوونەی (جاک دێریدا) لە پەرتووکەکەی (تارماییەکانی مارکس)دا پێداگری لەسەر کراوە، کە ناوەڕۆکی ئەو پەرتووکە دەوڵەمەندە بە وێنەی وێژەیی، هەوڵ دەدەم بە هێنانەوەی شیعرێکی (ڕینە ماریە ڕیلکە) دەست پێ بکەم:

“لەدەستدانیش هێشتا هیی خۆمانە، تەنانەت لەبیرکردنیش
هێشتا خاوەن شێوەیەکە لە شانشینی گواستنەوە.
کاتێک شتێک دەڕوات، دەخولێتەوە و ئەگەرچی
ئێمە بە ئەستەم چەقی بازنەکەیەن،
بە دەورماندا هێڵە نەشکاو و سەرسوڕهێنەرەکەی
دەکێشێت.”

ئەگەر بمانەوێت ناوەڕۆک و گوڕی ئەم شیعرە بۆ ئامادەیی (مارکس) لە جیهانی ئەمڕۆماندا بە کار بهێنین، ئەوا دەتوانین بڵێین، کە (مارکس) خۆی ڕۆیشتووە، بەڵام فەلسەفەی بەدەورمانەوەیە و بۆ شێوە و خوێندنەوەی جیاواز گوازراوەتەوە. (جاک دێریدا) لە کتێبەکەیدا بۆمان ڕوون دەکاتەوە، کە بۆچی لە جیاتی (تارمایی مارکس)، کە ئاماژەیە بە یەک تارمایی، (تارماییەکانی مارکس)، کە ئاماژەیە بە جۆرەها تارمایی، بە کار هێناوە. لە دیدی ئەودا، (مارکس) خاوەن یەک تارمایی نییە، بەڵکو بە دەورمانەوە و لە جیهانماندا تارماییەکانی (مارکس) جۆراو جۆرن. تارمایی خاوەن گیان نییە و جەستەیشی نییە. (دێریدا) وێژەیانە پێوەندیی نێوان تارمایی و گیان ڕوون دەکاتەوە، کە یەکەمیان نابێتە جەستە و نایەتە ناو ژیان، بەڵام دووەمیان جەستە دروست دەکات و دەبێت بە بەشێک لە جیهان. تارمایی ئامادەییەکی نائامادەی هەیە. وەکو لە بابەتێک ئاماژەم پێی داوە، مرۆڤ توانیویەتی شەڕی زۆر گەورە بکات، بەڵام هەرگیز لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە ڕێگە لەو تارماییەکان بگرێت لەو کاتەی، کە دەردەکەون. (مارکس) بەوەدا خاوەن یەک تارمایی نییە، لەبەر ئەوەی فەلسەفەکەی بەرفراوانە، ئەو بەرفراوانییە تارمایی جیاواز بە دەوری جیهاندا دەکێشێت.

دیارە مەبەستی (دێریدا) ئەوە نییە، کە گیانی (مارکس) بووەتە تارمایی و وەکو گیانی پەیامبەران ئاگایان لە جیهانە، چونکە خودی (مارکس) بە هاوتا لەگەڵ (ئەنگڵس) لە کتێبی (ڕەخنە لە ئایدۆلۆگیی ئەڵمانی) ئاماژە بەوە دەدات، کە ئاگایی مرۆڤ هیچ نییە جگە لە ئاگامەندیی ژیان. مرۆڤ بوونەوەرێکی ئاگامەندە و ئەو ئاگامەندییەش لەناو ژیاندا دێتە بوون، نەک ئەوەی ئاگامەندی پێش بوونی مرۆڤ، وەک ئەوەی فەیلەسووفانی مێتافیزیک پێداگری لەسەر دەکەن، لەوانە (پلاتۆ) و (دێکارت)، هەبووبێت و دواتر لە جەستە و بوونی مرۆڤدا خۆی بەرجەستە بکات. مەبەستی (دێریدا) لە خودی فەلسەفەی (مارکس)ە، کە خاوەن خوێندنەوەیەکی بێ وێنەیە بۆ دۆخەکانی مرۆڤ و ئەو شێوازانەی (سەرمایەداری) دەیگرێتە بەر.
(مارکس)ی ناو زمانی ئێمە هەبوویەکی جێگیر و لەپێشتر نییە تاوەکو بتوانێت بێتە گۆ.

بوونی (مارکس) ئاگامەندییە. پڕۆژەکانی ئەو ئاگامەندییە بەردەستن و توانای خوێندنەوەی هێزی شاراوەی ژیانی ئابووری مرۆڤ لەناو سیسیتەمی سەرمایەداریدا هەیە. (مارکس) بەر لەوەی بۆچوونەکانی بێت، ئەو وزە فەلسەفییەیە، کە خاوەن گوڕێکی بەهێزە لە خوێندنەوەی دیاردە جۆراوجۆرەکانی سەرمایەداری. بۆچوونەکانی (مارکس) جێگەی ڕەخنە، شیکاری و ڕەتدانەوەشن، بەڵام ئێمە پێویستییەکی گەورەمان بەو گوڕە فەلسەفیەیە، کە توانای دۆزینەوە و شیکارکردنی ژیانی ئێمە لەناو سیستەمی سەرمایەداریدا هەیە. توانای ئەوەی هەیە ببینێت چۆن مرۆڤ وەکو بوونەوەرێکی ئاگامەند لە سیستەمی سەرمایەداریدا کورت بووەتەوە بۆ بەهای بەکارهێنانی. فەیلەسووفی دانمارکی (سۆرێن کیاکەگارد) لە ستایشی ژیانکردن لە شاری (کۆپنهاگن)دا دەڵێت: “بۆ من، بە پێچەوانەوە، [کۆپنهاگن] هێندە گەورەیە کە وەکو شار ڕەچاو بکرێت و هێندەش بچووکە، کە هیچ نرخێکی بازاڕ لەسەر مرۆڤەکان نییە.” دیارە (کیاکەگارد) لەگەڵ (مارکس)، هاورچەرخ بوو، بەڵام پێش ئەو کۆچی دوایی کرد.

ئەو بۆچوونەی (هیچ نرخێکی بازاڕ) من وای بۆ دەچم لەژێر کاریگەریی هەمان بۆچوونی (ئیمانوێڵ کانت) بێت لەبارەی فەلسەفەی ڕەوشت. لە دیدی (کانت)، مرۆڤ خاوەن شکۆمەندییە و بوونەوەرێکە بە هیچ شێویەک نابێت مامەڵەی نرخ و بەکارهێنانی لەسەر بکرێت. ئێمە لەڕووی ڕەوشتەوە بۆمان نییە مامەڵە بە شکۆداریی مرۆڤ بکەین و نرخی بخەینە سەر. (کیاکەگارد) هەستی بەوە کردووە، کە لە شارەکانی تر وا خەریکە نرخی بازاڕ دەکەوێتە سەر مرۆڤەکان. (مارکس) خوێندنەوەیەکی گشتگیر و پڕکۆ لەبارەی دینامیک و شێوازەکانی سەرمایەداری تەرخان دەکات، كە چۆن نرخ دەخاتە سەر بەهای مرۆڤ و لە پێویستبوون و نەبوون کورتی دەکاتەوە. پێویستە ئاماژە بە خاڵێک بدەم. لە سەردەمی (مارکس) کارگەرکان پێویستیان بە هێزی کارە و مامەڵەیان لەگەڵ کرێکرەکان بە کەمترین کرێ و لە خراپترین ئاستدا دایە. بەڵام لە ئاکامی هۆشیاربوونەوە و یاخیبوون لە ئاست ئەو سیستەمە، دەبینین کە زۆر وڵاتانی جیهان ناچارکراون، کە هەوڵی دامەزراندنی سیستەمی دادپەروەرانە بدەن. دەبین، کە کرێکارەکان خاوەن کاریگەرییەکی گەورەن، چونکە ئەگەر ئەوان نەبن، سیستەم دەکەوێتە شۆکەوە.

بەڵام لە ئێستادا مەترسییەکی گەورەتر هەڕەشە لە بازاڕ دەکات، ئەویش ئەوەیە، کە خەریکە وردە وردە هاوکێشەی بازاڕ لەژێر سایەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجی بە لایەکدا دەشکێتەوە، کە کەمترین و کەمترین فەرمانبەر و کرێکاری پێویستە. کەمتر و کەمتر نوخبە پێویستی بە دەستی کاری کۆمەڵگە هەیە. ئەوە دۆخێکی دروست کردووە، کە پێی دەگوترێت بێکەڵکی (dispensability). شەڕی ئێمە ئێستا لەسەر ئەوە نییە خراپ مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت، بەڵکو لەسەر ئەوەیە ئاخۆ ئەوان پێویستیان بە ئێمەیە یان نا. هەر لە دۆخی ڕامیاریی کوردستانیش ئێمە ئەو کێشەیەمان هەیە. پێشتر ئەگەر یەکێتی و پارتی پێویستییەکی گەورەیان بە هێزی کۆمەڵگە هەبوو، ئێستا ئەو پێویستە وا کەمتر و کەمتری دەکەنەوە. ئامانجی هەوڵەکانیان بێکەڵکردنی توانای خەڵکە. یەکێتی و پارتی بەشی ئەوە سەرمایەیان دەست بەسەردا گرتووە بۆ ئەوەی بتوانن پێی بمێننەوە. مەگەر بوون بە ئەندام ئامانج لێی گۆڕانکاریکردن بێت، بەڵام ئەو گۆڕانکاریانەیش هەر خۆیان دەستنیشانیان کردوون.

بارزانی، کاتێک هەستی کرد دەمامکی ئایدۆلۆگیاکانی پارتەکەی خەریکە یەک لە دوای یەک دەکەون، پەنای بۆ بانگەشەی (دەوڵەتی کوردی) برد، چونکە بۆی دەرکەوت لانی کەم بەو بانگەشەیە دەتوانێت ماوەیەکی زۆرتر بۆ باڵادەستبوون مسۆگەر بکات. ماوەیەکی زۆر تەنیا هەڕەشە بە ڕێفراندۆم دەکرد و کاتێکش بینی ڕەوایەتداریی سەرۆکایەتییەکەی بەتاڵ بووەتەوە، ڕیفراندۆمی ڕاگەیاند. لەژێر ئەو چەترەدا، بۆ بەشێکی ئەوانەی، کە پێش بوون بە لایەنگری بارزانی دەکەوتنە بەردەم پرسیاری خۆیان، ڕیفراندۆم ئەو بەربەستەی بۆ شکاندن. بوون بە لایەنگری بارزانی، واتە بوون بە لایەنگری دروستبوونی دەوڵەتی کوردی. ئێستایش بەشی ئەوە و بە هۆکاری شکستی ڕیفراندۆم، سوپاس بۆ وەچەکانی تاڵەبانی، کە بە پێشەشکردنی 150 گیانی پێشمەرگە وەکو دیاری بۆ (حەشدی شەعبی)، ڕەوایەتیان بە شکستەکە دا، بواری هەیە درێژە بە سەرکۆنەکانی بدات و بیخاتە سەر وەچەکانی تاڵەبانی. بۆ (مارکس) ئەوە سرووشتی هەرە ڕاستەقینەی ئایدۆلۆگیایە. ئێمە لە ڕێگەی ئایدۆلۆگیا و بانگەشەکان بەلاڕێدا دەبرێین و بەری ئەوەمان لێ دەگیرێت ڕاستەقینەی دۆخی مرۆڤ و جیهان وەک خۆی ببینین. بینینی ڕاستەقینە هێزی هۆشیاری پێویستە.

دیارە ئەوە واتای وانییە، کە ئاستی هۆشیاری بارزانی هێندە گەورەیە، کە توانای چەواشەکردنی کۆمەڵگەی هەیە. لە زانستی ئابووریدا چەمکێک هەیە پێی دەگوترێت (بنەمای هەر وەک- the principle of As If). بۆ نموونە، تۆ پێویستت بە زانینی ورد و دروست لە بیرکاری نییە بۆ ئەوەی بزانیت کاتێک دەچیت بۆ بازاڕ چی بکڕیت و بە چ نرخێک بیکڕیت، چونکە (هەر وەک) هەموو ژمێریارییەکە بزانیت، تەنانەت ئەگەر خوێندەواریشت نەبێت. با بڵێین تۆ 20 دۆلارت پێیە، دەتەوێت شەکر و برنج بکڕیت. نرخی یەک کیلۆ برنج یەک دۆلار و نرخی یەک کیلۆ شەکر دوو دۆلار، جگە لە کرێی تەکسی کە چوار دۆلارە. ئەگەر ئابووریانە و بیرکاریانە ئەوە لێک بدەینەوە، بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
(نرخی برنج* کیلۆ برنج + نرخی شەکر* کیلۆ شەکر + کرێی تەکسی= داهات
1*ب+2ش+4=20). ئەگەر یەک کیلۆ برنج و یەک کیلۆ شەکر بکڕێت، ئەوا دەکاتە: 1*1+1*2+4= 7 دۆلار و 13 دۆلارت بۆ دەمێنێتەوە. تۆ دەزانیت، کە پاش کرێی تەکسی، دەتوانی یان 16 کیلۆ برنج، یان هەشت کیلۆ شەکر بکڕیت. بەڵام دەتوانی، بۆ نموونە، هەشت کیلۆ برنج و چوار کیلۆ شەکر بکڕیت. ئەگەر بیرکاریانە ئەوە لێک بدەیتەوە، دەکاتە: 8*1+4*2+4=8+8+4=20. ئێمە رۆژانە وا هەڵسوکەوت دەکەین (هەر وەک) ئەوەی هەموو ئەو ژمێریارییە بزانین. بێگومان دەکەوینە هەڵەشەوە، بەڵام نەبوونی زانین لەبارەی ئەو ژمێریارییە واتای وانییە ناتوانین بڕیاری دروست بدەین. چونکە یەکێتی و پارتی ئەزموونیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک هەیە، خستەگەڕی تەواوی هێزی میدیا و ئایدۆلۆگییان، (هەر وەک) ئەوەیە، کە بزانن چی دەکەن. نەک ئەوان، بۆ نموونە بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر وروژاندنی هەستی ناڕەزایی خەڵک دروست بوو. هەر گۆڕانێک لە هاوکێشەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی تر، بە تەواوی لە زمانی ڕاگەیاندنەکەیان ڕەنگی دەدایەوە. کۆمەڵە و یەکگرتووی ئیسلامی هێزی خۆیان لەسەر ئەو بەشەی کۆمەڵگە بونیاد ناوە، کە متمانە بە لایەنەکان لەسەر بنەمای ئایین دەبەخشێت.

(مارکس) دیدی وابوو، کە باوەڕ، بەها و ئایدیاکان هێزیان لە پەرەپێدانی سەرمایەداریدا هەیە. لە ئەمەریکا ئەو پەرتووکانەی لەبارەی دەوڵەمەندبوون، گەشەی کەسی و نهێنیەکانی سەرکەوتن و زۆر ناونیشانی تر لە پڕفرۆشترین پەرتووکەکانن. لە بنەڕەتدا، ژمارەیەکی زۆر کەم توانای ئەوەی هەیە لە چینێکی کۆمەڵگە بۆ چینێکی تر بەرز ببێتەوە. بەڵام ئەو پەرتووکانە، بۆ نموونە، ڕۆڵی پەرەپێدانی سەرمایەداری دەگێڕن. ئەو ئایدۆلۆگیایە بڵاو دەکەنەوە، کە سەرکەوتن بەرهەمی گەشەی کەسییە و ئەوانەی دەوڵەمەندنن بەهۆی کۆششی خۆیانەوە گەیشتوون بەوێ و تۆش دەتوانی وا بکەیت. یان بۆ نموونە ئایین هەمان ڕۆڵ دەگێڕێت، ئەویش یەکەم بە نکۆڵیکردن لە گرنگیی ئەو ژیانەی ئێستا و ئەو بۆچوونەی، کە پێی وایە پێدراوەکان لە لایەن خواوە پێیان دراوە.

(ئەنتۆنیۆ گڕامشی) ئەگەرچی مارکسیستە، بەڵام بۆچوونی وایە، کە مادام ئێمە دەزانین ئایدیاکان، بەهاکان و باوەڕەکان هێزیان هەیە، پێویستە هەوڵی ئێمە بۆ دابینکردنی زەمینەی گەشەپێدانی ئایدیا و بۆچونەکان بێت. پێویستە ئێمە بتوانین گەشە بە هۆشیاری گشتی بدەین و ببین بە کارەکتەری چالاک و هۆشیار لە بوارە جیا جیاکاندا بۆ ئەوەی هێزی گواستنەوەی دۆخە ئابووری و ڕامیارییەکانمان هەبێت. لێرەدا گرنگ نییە سەرمایەداری چەندە گشتگیر و باڵادەستە، هێزی ئایدیاکان و هۆشیاری دەتوانێت زەمینەی گەورە بڕەخسێنێت.
بە بۆچوونی (سلاڤۆی ژیژەک) کۆتایی بە وەڵامەکەم دەهێنم. فێربوون واتە هۆشیاربوونەوە. ئێمە بوونەوەری ئاگامەندین و ئاگامەندی تاکە خەسڵەتی جیاکاری ئێمەیە لەگەڵ بوونەوەرانی تر. ڕۆڵی مێژوویمان، ژینگە، جیهان و ئاستی کۆمەڵایەتیمان لەژێر هەڕەشەی خۆمان دایە. ئێمە خۆمان ڕووبەڕووی پرسیار نەکردەوە، کە بۆچی گیانی 150 پێشمەرگە وەکو دیاری بە (حەشدی شەعبی) بەخشرا.

لە خۆشمان ناپرسین چۆن بەرگری لە ڕیفراندۆمێک دەکەین، کە خاوەن هیچ زەمینەسازییەکی پێشکات نەبوو! کۆمەڵگەی ئێمە هێندە چەواشە کراوە، کە بەها بنەڕەتییەکانمان لەبیر کردووە. هەر یەکێک لەو 150 پێشمەرگەیە تاکی کۆمەڵگەی ئێمە بوون، کە هەم پارتی و هەمیش یەکێتی لێیەوە بەرپرسن. کەچی هێشتا شەڕی ئێمە لەسەر ئەوەیە، کە چەندە بە دڵی ئەوان بین. پرسیار لەوە ناکەین، کە چۆن دەبێت تاکی ئێمە، وەکو (سەردەشت عوسمان)، (سۆرانی مامەحەمە)، (کاوە گەرمیانی) و (ویداد حسێن) لەسەر ڕادەربڕین بە دڕندەترین شێوە بکوژرێن.

هێزی نیوەی کۆمەڵگەی ئێمە، کە ژنە، کپ کراوە. کۆمەڵگەیەک نیوەی هێزەکەی کپ کرابێت، چۆن چاوەڕێی گەشە و گۆڕانی لێ بکەین؟ هۆشیاری ئێمە پێویستە لەسەرووی بەربەستەکانەوە بفڕێت بۆ ئەوەی تەکان بە دۆخە چەقبەستووەکاندا بدات و ژیان بۆ ئاست و کێشەی باڵاتر، نەک بێکەڵکتر بەرز بکاتەوە. هەڵبژاردن لە دەست خۆمانە. کرانەوە بەڕووی هۆشیاریدا ڕۆڵگێڕانی ڕاستەقینەی ئێمەیە. فێربوونی ناوەڕۆکدار لەهەر کاتێکی تر زیاتر پێویستە. (مارکس) زوو بانگی لە کرێکاران کرد لە دژی چەوساندنەوە یەکبگرن. ئەو بانگە هەمیشە لەوێیە، نەک بە تەنیا لە دژ چەوساندنەوەی کرێکاران، بەڵکو لە دژ هەر جۆرە چەوساندنەوەیەکی تر. ئەو بانگە هۆشیارانەیە و واش دەخوازێت هۆشیارانە بەرەو ڕووی بانگەکانی تر بچین.

———————————————————–
تێبینی/
لە ڕاستیدا من مارکس-ناس نیم و رۆژێک لە رۆژان مارکسی نەبوویمە. خولیای ڕەخنەگرتن و فێربوون ئەو بەشە زانینەی لەبارەی فەلسەفەی (مارکس) و دۆخی جیهان پێ بەخشیووم. دەمێکە پەیمانم بە کاک (گۆران) داوە، کە وەڵامی پرسیارەکانی بدەمەوە، بەڵام بە پێویستیم زانی ئاقاری زانینم سەرەتا لەبارەی (مارکس) بەرفراوانتر بێت، بەر لەوەی ئەو مافە بە خۆم بدەم لەو بارەیەوە بدوێم. بۆیە هیوادارم بۆچوونەکانم بە زانینی ڕەها لەبارەی ئەو فەیلەسووفە مەزنە لێک نەدرێتەوە و باقی ڕەخنەی زانستیانە بۆ خوێنەران جێ دەهێڵم و وەک (مارکس) بەخێرهاتنیان دەکەم. لە سەرووی هەموو ئەوانەیشەوە، هیوادارم خوێنەران سوودی لێ ببینن.




دیكتاتۆریەتی پرۆلیتاریا دروشمی ئێمەیە …. نوسینی : ن.ف.عبدللە(نەجمەدین فارس)


چاپی دووەم /٢٠١٨

ناوەڕۆك :
لەبری پێشەكی (2).
بەشی یەکەم:: دەوڵەت و سەرەتایەك لە دروستبوونی (20).
بەشی دووەم:: دیكتاتۆریەتی پرۆلیتاریاى شۆڕشگێڕ (33).
بەشی سێیەم:: ئازادی (57).
بەشی چوارەم:: یەكسانی(66).

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن …..بەرگ- نەجمەدین فارس




سۆشیالیزمەکەی کارڵ مارکس، بەهەزاران لە دیموکراتەکان لە ئامێز دەگرێت

نووسینی: WorldTribune
June 28, 2018
وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

————————————

لە یادی 200 ساڵەی لە دایکبوونی کارڵ مارکس لە مانگی ڕابردوو Teen Vogue ئاماژەی بەوەکرد کەوا “بیروڕای کۆمۆنیزم لەوەی زیاتر پێت وابێ گەشەی کردووە.”
دەزگای یادکردنەوەی قوربانیانی دەستی کۆمۆنیزم لە ڕاپرسیەکی گشتیدا ساڵی پار بۆیان دەرکەوت کە زۆرینە پێیان باشە ژیان بکەن لە وڵاتێکی سۆشیالیستی یان کۆمۆنیستیدا. لە %44 وەڵامیان ئەوە بوو کەوا سیستەمی دڵخوازیان سۆشیالیزمە، %42 کاپیتالیزمیان پێباشتر بوو، %7 وتیان کۆمۆنیزم.

لە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز لە 5ی ئایار نووسرابوو ” ڕۆژی لە دایکبونت پیرۆزبێت کارڵ مارکس. لەسەر حەق بوویت!”
برادفۆرد ڕیچارد سۆن لە ڕاپۆرتێکیدا لە ” واشنتن تایمز” لە 15ی ئایار نووسیتی: ” نەوەی هەزارەی دووەم ئەوانەی سۆشیالیزمیان پێ باشترە لە کاپیتالیزم هەوڵدەدەن پارتی دیموکرات لە ڕووی ئابورییەوە بە ئاراستەی چەپدا بڕوات، پێت وایە ئایدیۆلۆژییەک بوبێتە مایەی کوشتنی 100 ملیۆن کەس ڕەوایەتی لەدەست داوە لە ئێستادا، بەڵام سۆشیالیزم دەگەڕێتەوە بە شێوەیەکی جیاواز.”

دیموکرات سۆشیالیستەکانی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەیان بەوە داوە کە لە پاش هەڵبژاردنەکانی 2016 وە ژمارەی ئەندامەکانیان لە 5000 وە زیادی کردووە بۆ 35000، هەروەها لە 40 ناوەندی ڕێکخراوبوونەوە بوونەتە 181 ناوەند.

ئەلیکزاندەر کواسیۆ- کورتیز” “Alexandria Ocasio-Cortez ئەندامی دیموکرات سۆشیالیستەکانی ئەمریکا لە 26ی جون لەهەڵبژاردنەکانی ناوچەی 14ی نیۆرک بۆ نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی وڵاتەیەکگرتووەکاندا، توانی دەنگی زۆرینە بێنێت و کورسی نوێنەرایەتی لە دیموکراتەکان وەربگرێت کە ماوەیەکی زۆربوو بێ ڕەقیب بوون.
چەند کەسانێک لەو دیموکراتانەی کە ناویان هاتووە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە 2020 بڕوایان بە سۆشیالیزم هەیە. سیناتۆر کریستن جیلیبراند لە نیۆرک و سیناتۆر بیرنی ساندەرز لە ڤێرمۆنت، پشتیوانیان لە ” زەمانی کار – “federal jobs guarantee” کرد کە سیناتۆر کۆری بؤکەر مانگی ڕابردوو پێشکەشی کرد.

بۆکەر وتی: ” زەمانی کار دەبێت بەشێوەیەکی جدی وەربگیرێت. دابین کردنی زەمانی کار بۆ خۆی دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کاری ڕۆژانە، وە لە ڕێی پێشبڕکێی بازاڕی کارەوە دەتوانرێت کرێ ببرێتە سەرەوە، هەروەها زەمانەتکردنی قازانج بۆ هەمووکرێکاران.”
هیلاری کلینتن لە قسەو باسێکیدا مانگی ڕابردوو وتی: لەوانەیە پێگە سەرمایەدارێکەم هۆکار بووبێت لە دەنگ نەهێنانمدا لە بەرانبەر ساندەرز لە پاڵاوتنەکانی دیموکرات لە 2016 دا.

هیلاری کلینتۆن لە کۆبونەوەی باڵای سەرکردایەتیدا لە نیۆرک وتی: ” زەحمەتە ئەوە بزانیت، بەڵام مەبەستمە بیڵێم، ئەگەر لە کۆنگرەی هەڵبژاردنەکاندای و %41 ی دیموکراتەکان سۆشیالیستن یان خۆی نمایش دەکات وەک سۆشیالیستێک. پرسیارێکم لێدەکرێت ” ئایا تۆ سەرمایەداری؟” منیش دەڵێم بەڵێ، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێک و پێکی یاسایی و بەرپرسیارێتی؛ دەزانی ڕەنگە تیابچیت، ‘ ئای خودایە، ئەمە سەرمایەدارە!'”.

دەیڤد نۆرث سەرۆکی پارتی یەکسانی سۆشیالیستی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتی: ” ئاماژەکان وا دەردەکەون کە سەردەمێکی نوێ لە خەباتێکی شۆڕشگێڕانەی کرێکاران دەستی پێکردووە. سەرکەوتنی ترامپ تەنها هێمایەک نییە، بە درێژایی سەدەی بیستەم و بەتایبەت پاش شەڕی جیهانی دووەم، وڵاتە یەکگرتووەکان وەک پارێزەرو بەرگریکەرێکی سیستمی سەرمایەداری لە جیهان هەڵسوکەوتی دەکرد، بەڵام ئیتر ناتوانێت ئەو ڕۆڵە بگێڕێت.”

ماریۆن سمث بەرێوەبەری دەزگای قوربانیانی دەستی کۆمۆنیزم وتی: گرنگە هەردوو حیزبی باڵادەست بتوانن ئۆپزسیۆنی مارکسێکان تێپەڕێنن و گرنگە لە ناوخۆیاندا ڕێ بەباوەڕی فاشیلانەی کۆمۆنیستی نەدرێت، باوەڕێک بەڵگەی سەد ساڵمان لەبەر دەستە کە مارکسیزم بەکەڵک نایەت.”
——————————————————-

پەراوێز:
Alexandria Ocasio-Cortez–
ئەلیکزاندەر کواسیۆ- کورتیز – ژنێکی گەنجی تەمەن 28 ساڵان لەبنەماڵەیەکی کرێکارەوە چۆتە ناو سیاسەتەوە و ئەندامی دیموکرات سۆشیالیستەکانە. بردنەوەی کورسی نوێنەرایەتی ناوچەی 41ی نیۆرک، دەنگۆیەکی گەورەی نایەوە لە میدیای ئەمریکادا. چوونکە یەکەمینجارە کەسایەتییەکی سۆشیالیست لە گروپێکی سۆشیالیستییەوە پایەیەکی ئاوا بەدەست بهێنێت. بۆزانیاری زیاتر دەربارەی ئەم کەسایەتییە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

https://www.youtube.com/watch?v=B1qTwMX1EFY

Alexandria




ڕێز لێنان لە کارڵ مارکس وەک شۆڕشگێڕێک پاش 200 ساڵ لە دایک بوونی

نووسینی: کەڤن زیس و مارگرێت فڵاوەر
وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

————————

لە ساڵی 1848 کارڵ مارکس نووسیتی: ” فەیلەسوفەکان تەنها جیهانیان شیکردەوە بە ڕێگای جیاواز، بەڵام ئامانج گۆڕینیەتی”.
لە یادی 200 ساڵەی کارڵ مارکسدا، جەخت دەکەینەوە سەری وەک هەڵسوڕاوێکی سیاسی زیاتر لەوەی وەک فەیلەسوف و ئابوری ناسێک کە زۆرترین و گرنگترین شیکردنەوەو لێکدانەوەی کردووە بۆ سەرمایەداری و لەو بوارەشدا ئەڵتەرناتیڤ و مۆدێلێکی تری ئابوری برەو پێداوە.
لە “مانیفێستی کۆمۆنیست”دا مارکس نووسیتی: ” مێژووی کۆنی هەموو کۆمەڵگەکان، مێژووی خەباتی چینایەتی بووە.” بڕواشی وابوو گۆڕانی سیاسی لە ڕێی ئەو خەبات و تێکۆشانەی نێوان چەوساوەو چەوسێنەرەوە ڕوودەدات، چونکە ئاکامی ئەو چەوسانەوەیە دەبێتە مایەیی ململانێ و ڕووبەڕو بونەوە. مارکس شۆڕش بە داینەمۆی چوونە پێشەوەی مێژوو دەزانێت.
ڕیشەی خەباتی سیاسی مارکس سیستمی ئابورییە، کە بە دوای خۆیدا پێکدادانی چینەکانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. ئەم ململانێیانە لە ڕەوتی مێژوو خۆی نیشانداوە لە کۆیلەکان دژ بە کۆیلەدارەکان، جوتیاران دژ بە زەویدارەکان و لە سیستەمی سەرمایەداریشدا کرێکار دژ بە خاوەنکار.

مارکس خەباتگێڕێکی سیاسی بوو، دەیویست جیهان بگۆڕێت.

ئیمانویڵ واڵێرستن لە چاوپێکەوتنێکیدا دەڵێت: ” مارکس لە ژیانی خۆیدا بەتەنها بیرمەندێکی دابڕاو نەبووە لە نێوان کتێبەکانی مۆزەخانەی لەندەن لە بەریتانیا، بەڵکو هەمیشە شۆڕشگێڕێکی سەرسەختبووە لە کارە شۆڕشگێڕەکانی سەردەمی خۆیدا، بە هۆکاری هەڵسوڕانە سیاسێکانی لە فەرەنسا دەرکرا، لە سەردەمی لاوێتیشدا بەهەمان شێوە لە بەلجیکاو ئەڵمانیا دەریانکرد. لە سەردەمی نوشوستی شۆڕشەکانی 1848 دا دورخرایەوە بۆ بەریتانیا.
هەروەها لە ڕێی گۆڤار و ڕۆژنامەکانەوە تەرویجی بۆ بزوتنەوە کرێکارێکان دەکرد. لەهەر رێگایەکیشەوە گونجاو بوایە بۆی یارمەتی و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە کرێکارێکان دەکرد. دواتر لە ساڵەکانی 1864 تا 1872 بو بە سەرۆکی ” ئەنجومەنی نێونەتەوەیی کرێکاران – International Workingmen’s Association”
یەکەمین ڕێکخراوەی کرێکاری بوو کە سنوورەکانی نەتەوەیی بڕی. لە 1871 بەرگری کرد لە “کۆمۆنەی پاریس”، یەکەمین ئەزمونی سۆشیالیستی لە مێژودا.”

وایڵرشتاین لە درێژەی قسەکانی خۆیدا باسی لە ڕۆڵی مارکس کرد لە ڕێکخستنی خەڵک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. هەروەها چالاکبونی مارکس لە بواری ڕۆژنامەگەریدا….. لەو بوارەشدا هەوڵی دابینکردنی بژێوی خۆشی دەدا، بەڵام هەرگیز بێ لایەن نەبوو لە بیرو بۆچونەکانیدا و هەمیشە ڕۆژنامەوانێکی سەقامگیر بوو.

لە تەمنی 24 ساڵیدا ڕۆژنامەیەی کە سەرنووسەری بوو، وتاری توندی دژ بە دەسەڵاتی پروسیا دەنووسی و بڵاودەکردەوە، هەربۆیە لە ساڵی 1824 لە لایەن دەوڵەتەوە ڕۆژنامەکە داخراو و مارکسیش دوورخرایەوە بۆ پاریس و لە “1844”یش لە پاریس دەرکرا.
لە 1848 مارکس و ئەنگڵز “مانیفێستی کۆمۆنیست”یان بڵاو کردەوە. مانیفێست ڕاگەیاندنی ” پەیوەندی کۆمۆنیستەکانی برۆکسل” بوو بۆ بنەماکانی سۆشیالیزم.
مانیفێستی کۆمۆنیست تاوەکوو ئەمڕۆش وەک بنەمایەک بۆ سۆشیالیزم سەیردەکرێت. لە تەمەنی 45 ساڵیدا بۆ شورای گشتی یەکەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی هەڵبژێردرا، کە خۆی چالاکانە کاری دەکرد بۆ ئەنجامدانی ساڵانەی ئەو کۆنفرانسە.
دێدگای سۆشیالیستانەی مارکس هیچ پەیوەندییەکی بە دیکتاتۆریەتی تاک حزبی یەکێتی سۆڤیەتەوە نییە کە خۆیان بەسۆشیالیست یان کۆمۆنیست دەزانی. بەلای مارکسەوە پرسیارەکە ئەوە نەبوو، ئەگەر دەوڵەت کۆنترۆڵی ئابوری کردووە، پرسیارەکە ئەوە بوو ئایا کام چین دەوڵەتی کۆنترۆڵکردووە. تەنها کاتێک کۆمەڵگە دەتوانێت سۆشیالیزم بەرقەرار بکات، ئەو کاتەی دەسەڵات بەدەست کرێکارانەوە بێت.

ئەرکی ئێمە: دەرخستنی نایەکسانی، دامەزراندنی سیستمێکی نوێی ئابوری.
مارکس جەخت دەکاتەوە سەر سەرمایەداری کەوا چۆن هەلومەرجەکەی ڕەخساوە بۆ کەڵەکەی سەرمایە. وا سەیری مارکسیزم دەکرا پاش سەردەمی ڕیغان – تاتشر و کۆتایی یەکێتی سۆڤیەت کە بەسەر چووە، بەڵام پاش نزیکەی 40 ساڵ لە لیبراڵیزمی نوێ، نایەکسانی سەرمایەداری جیهانی بێ کۆت و بەند، هەژارکردنی 99%ی خەڵک و کۆکردنەوەی سامان لە دەستی 1% بۆتە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر.

ڕاپۆرتە سەربەخۆکان لە یادی مارکسدا:

” جێی سەرسوڕمان نییە پاش چەند دەیەیەک لە لیبراڵیزمی نوێ، گەورەترین بەڵگە لەسەر سەرمایەی ئازادی دان و چرونک سوور، کۆکردنەوەی سامانیان لە دەستی 1% کۆمەڵگە کەمکردەوە بۆ 0.1%. ژمارە کۆتاییەکان ئەوەمان پێ پیشان دەدەن، ئەو هەشت ملیاردێرەی جیهان ( کە لە سەر عاربانەیەک جێیان دەبێتەوە) سامانەکانیان بەقەی سامانی نیوەی دانیشتوانی کەمدەرامەتی جیهانە یان نزیک دەبێتەوە لە کۆی سامانی 5.3 ملیار کەس. ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2016 بە 62 ملیاردێرەوە خاوەنی ئەو سامانە بوون، لە 2010 بە 300 ملیاردێرەوە ئەو توانایەیان هەبوو. ئەمە ئەو ڕێگایەیە کەلێیەوە کەڵەکەی سەرمایە دەکرێت، دەکرێ لێرەوە ئەفسانەی ئابوری ئازاد بناسرێت.”
لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا سێ کەس سامانی 50% خەڵکی ناوخۆیان لە ژێر دەستدایە، واتە کۆی 160 ملیۆن کەس یان 63 ملیۆن خێزانی ئەمریکی.” نزیکەی یەک لە پێنجی ئەمریکێکان سەروەتەکەیان سفرە یان خوار سفرە. ئەو ڕێژەیە زۆر زیاترە لە ناو ڕەش پێستەکان و پەناهەندەکانی ئەمریکای لاتین، ئەوەش بە هۆکاری دەیان ساڵەی مامەڵەی ڕەگەز پەرستانە.
لە هەندێ شوێنی کار لە ئەمریکادا، داهاتی بەڕێوەبەرەکە هەزار جار زیاترە لە داهاتی کرێکارێک. کەواتە کرێکارێ نۆ سەدەی دەوێت بۆ ئەوەی بەقەی داهاتی ئەو بەڕێوەبەرەی دەست بکەوێت کە ئەو لە ساڵێکدا دەستی دەکەوێت.
ناکۆکی لە نێوان بەرهەمهێنان و بڵاوبونەوەی هەژاری و نائەمنی ئابوری، لەگەڵ کارامەیی لە بەرهەمهێنان و پێداویستییەکانی خزمەتگوزاری، وە ڕێگە نەدان لە بەشداریکردن لەو داهاتەدا، هەروەها بەکاربردنی سەرچاوە سروشتێکان و تێکدانی ئاوهەوا، ئەمانە وا دەکەن خەڵک نا سەرکەوتوویی ئەم سیستمی سەرمایەدارییە باشتر بناسن.

لە ساڵی 2017 بە پێی ڕاپۆرتێکی ” ناشناڵ ڕڤیو” ئەوەی پیشاندا، لە ڕاپرسیەکدا دەرکەوتووە کە نزیکەی 40% ی خەڵک لە وڵآتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ” سۆشیالیزم بە باشتر دەزانن لە سەرمایەداری.” لە ڕاپرسیەکی تردا کە دەزگای ( YouGov ) لە ساڵی 2016 دا پێی هەستا، ئەوەی خستە ڕوو، ئەوانەی تەمەنیان لە 30 ساڵ کەمترە بە ڕێژەی 43% سۆشیالیزمیان پێ باشتر بووە لە سەرمایەداری لە بەرانبەر 32%. وشەی سۆشیالیزم لە 2015 زۆرترین گەڕانی بۆ کرابوو لە ماڵپەڕی (www.merriam-webster.com/)
بە پێی وتەی ” Peter Sokolowsk” وشەی سۆشیالیزم لە لیستی سەرەوەی ئەو وشانە بوو کە گەڕانی بۆ کرابوو لە چەند ساڵی ڕابردوودا.
لە ساڵی 2014 دا کەسایەتی ئەکادمیست و مارکسی ناسراو ” David Harvey ” لە بابەتێکدا بە ناونیشانی “حەڤدە خاڵی دژ بەیەک و کۆتایی سەرمایەداری” نووسیتی: ” ناکۆکیەکان دەبنە مایەی گۆڕانی گەورە: لە بارو دۆخێکی سیاسی ئاوادا، کە توندو تیژێکان و بەرانبەرکێکان بە شێوەیەکی فراوان زیادیان کردووە لە جیهاندا، هەرلە ( تورکیاوە تا میسر و بەرزایل و سوید لە ساڵی 2013 بەتەنها) ئەمە زۆر و زۆرتر ئەوە دەردەخا کە بومە لەرزەیەک لە چەشنی شۆڕشەکانی پۆست کۆلۆنیالیزمی ساڵی شەستەکان بێنێتە پێشەوە، لە یاریەکی مناڵانەش دەچێت.”

ئەم گۆڕانە چۆن ڕوودەدا؟

وەڵامەکە بۆ ئەوانە دەگەڕێتەوە کە کاری بەردەوام دەکەن لە پێناوی گۆڕاندا. (Youssef El-Gingihy) لە ئیندیپەندن لە بارەی یەکیک لەو ئەگەرانەوە دەنووسێت:
” گواستنەوەی سەرمایەداری بۆ بەدیلێکی سیاسی و سیستمێکی ئابوری، بە دڵنیاییەوە کاتێکی زۆری دەوێت، تەنانەت ئەگەر ئەو کارە لەڕێی شۆڕشیشەوە ئەنجام بدرێت. بەهەمان شێوەی گەشەی دەرەبەگایەتی بۆ سەرمایەداری لە ڕێی دوانەی پیشەسازی (ئابوری)، شۆڕشی فەرەنسا (سیاسی)، لێرەوە بۆرژوازی جێگای ئۆرۆستکراتەکانی گرتەوە کەوا پاش شەری ناوخۆی ئینگلیز لەسەدەی حەڤدە دەرکەوتوبون.”

ئێمە شاهێدی گواستنەوەیەکی لەسەر خۆین لەگەڵ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پرۆژەی دیموکراتی ئابوری کە دەرفەت بە کرێکاران دەدات کۆنترۆڵی بەرهەمهێنان بکەن لە ڕێی کاری هەرەوەزییەوە، هەر لێرەوە کۆمەڵگە دەرفەتی کۆنترۆڵکردنی دەبێت بەسەر داهاتەکانیدا و لە ڕێی بانکی گشتییەوە کارە مالییەکانی خۆی ڕێک دەخات. ئەمانە جۆرێکن لە تێکۆشان بۆ درووستکردنی شێوە ئابوورییەک لە خزمەتی خەڵکدا بێ درووستکردنی هیچ قەیدو بەندێک بۆ کرێکاران، کە بە هۆکاری ماشێنی ئۆتۆماتیکییەوە ژمارەیان کەم دەکات. زۆرێک لەم مۆدێلە نوێیەی ئابوری لەسەرەتای گەشەکردنی خۆیدایە.
مارکس بڕوای وایە: ” هیچ سیستمێکی کۆمەڵایەتی لە ناو ناچێت، ئەگەر پێشتر هێزی بەرهەم هێنانەکەی گەشەی نەکردبێت، بەهەمان شێوە پەیوەندییەکی باڵاتری بەرهەم هێنان ناتوانێت جێگرەوەی پەیوەندییە کۆنەکە بێت ئەگەر لە ڕووی مادی و کۆمەڵایەتییەوە گەشەی نەکردبێت لەناو چوار چێوەی سیستمە کۆنەکەدا.”
وانەکانی کارڵ مارکس ئەوەمان پیشاندەدەن، کە دەبێت خەباتی چینایەتی زیاتر تیژ بکرێتەوە، لەڕێی پیشاندانی نادادپەروەرێکانی سیستمەکە خۆیەوە، لەو ڕێیەشەوە جێگرەوەی سیستمی کاپیتالیزم ئامادەبکرێت.

—————————————-
By Kevin Zeese and Margaret Flowers.
Kevin Zeese and Margaret Flowers
سەرچاوە:
https://popularresistance.org/for-200th-birthday-marx-as-an-activist/




ئایا مارکس گرنگی خۆی هەرماوە؟ … نووسینی: پیتەر سینگەر*


میراتی کارڵ مارکس چییە، پاش 200 ساڵ لە دایکبوونی؟

وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

—————————————-

لەیادی 200 ساڵەی کارڵ مارکسدا لە 5ی ئایاری 1818 زیادەڕۆیی نابێت ئەگەر بڵێین پێشبینێکانیان گۆڕی، تێۆرێکانیان بێنرخکرد و بیرو باوەڕیان کردە شتێکی بەسەر چوو. ئەی کەواتە بۆچی لە سەدەی بیست و یەکدا گرنگی پێدەدرێت؟

لە ساڵی 1949 وە پاش سەرکەوتنی کۆمۆنیستەکانی چاینە لەشەڕی ناوخۆدا لەسەردەمی ماو تسی تۆنگەوە تا دەگاتە ڕوخانی دیواری بەرلین، 40 ساڵ پاشتر. گرنگیدان بە مارکس کارێکی بێوێنە بوو، لە هەر دەکەسێدا چوار کەسی سەر گۆی ئەم زەوییە لە ژێر دەسەڵاتێکدا گوزەرانیان دەکرد کە بە خۆیان دەوت مارکسی. وە لە زۆربەی وڵاتەکانی تریشدا مارکسیزم ئایدیۆلۆژیای باوی چەپەکان بوو. لە هەمان کاتدا سیاسەتی بەرەی ڕاست دادەڕێژرا لەسەر بنەمای دژایەتی کردنی مارکسیزم.
بەڵام لەگەڵ ڕوخانی کۆمۆنیزم لە یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتە هاوڕێبازەکانی، کاریگەری مارکس کەمبووەوە.

لەیادی 200 ساڵەی مارکسدا کە دەکاتە 5ی ئایاری 1818، زیادەڕۆیی نابێت ئەگەر بڵێین پێشبینێکانیان گۆڕی، تێۆرێکانیان بێنرخکرد و بیرو باوەڕیان کردە شتێکی بەسەر چوو. ئەی کەواتە بۆچی لە سەدەی بیست و یەکدا گرنگی پێدەدرێت؟
ناوبانگی مارکس زۆر بە خراپی ناشیرین کرا بە بۆنەی ئەو ڕژێمە سەرکوتکەرانەی کە ناویان لە خۆیان نابوو مارکسی، لەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە مارکس ئەم دڕندایەتییەی قبوڵ دەکرد.

کۆمۆنیزم بەشێوەیەکی خراپ تا ئاستێکی زۆر هەرەسی هێنا، چونکە وەک ئەوەی کە کاریان پێکرد لە یەکێتی سۆڤیەت و چاینە لە سەردەمی ماوتسی تۆنگ، فەشەلیان هێنا لەوەی بتوانرێت ئاستی گوزەرانی خەڵک بگەیەنرێتە ئاستی گوزەرانی وڵاتە سەرمایەدارێکان.
ئەم نائومێدییە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دێدگای مارکس نییە، چونکە مارکس ئەم وێنەیەی نەکێشاوە، وە
هیچ گرنگیدانێکی بە شێوە ژیانی کۆمەڵگەی کۆمۆنیستیش نیشان نەداوە. هەر بۆیە کۆمۆنیزم کێشەی قوڵی هەیە وە مارکس کورتی هێنابوو لە تێگەشتنی سروشتی بەشەر.
ئەمەیە بیرکردنەوەی مارکس، شتێک نییە بە ناوی سروشت و بایۆلۆجیەتی مرۆڤ لە سروشتدا. سەبارەت بە کرۆکی مرۆڤ لە تێزەکانی سەبارەت بە فیورباخ ” کۆی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان” نووسینی: بەمشێوەیە ئەگەر بتەوێ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بگۆڕیت، بۆ نمونە کۆمەڵگەیەک پەیوەندی کارو سەرمایەی تێدا نەمابێت ژیان زۆر جیاوازتر دەبێت لە کۆمەڵگەیەک لە ژێر سایەی پەیوەندێکانی سەرمایەداریدا.

مارکس لە ڕێی خوێندنەوەوە نەگەشتۆتە ئەم باوەڕە سەبارەت بە سروشتی مرۆڤ لە سیستمە ئابورییە جیاوازەکاندا. بەڵکو کارکردی تیۆری هیگڵ بوو سەبارەت بە مێژوو. لە ڕوانگەی ” هیگڵ”ەوە ئامانجی مێژوو، ئازادکردنی ڕۆحی مرۆڤە، ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە هەموان هەست بکەین ئێمە بەشێکین لە هۆشمەندییەکی گەردونی. مارکس ئەم لێکدانەوە ” ئایدیالیستانەی” گۆڕی بۆ لێکدانەوەیەکی ” ماتریالیستیانە”، چونکە بزوێنەری هێزی مێژوو پێویستییە مادێکانمانە، ئازادیش لە ڕێگای خەباتی چینایەتییەوە ڕوودەدات.
چینی کرێکار هۆکاری ڕزگاری گشتییە لە جیهاندا، چونکە موڵکداری تایبەتی ڕەفز دەکاتەوەو لە جێگایدا موڵکداری گشتی دادەمەزرێنێت.
ئەو دەمەی کرێکار بە کۆ ببێتە خاوەنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان، مارکس بڕوای وابوو ئەو کاتە ” بەرهەمهێنانی هەرەوەزی” بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە زیاتر دەبێت لە بەرهەمهێنانی موڵکدارێتی تایبەتی. کەواتە کاری دابەشکردن بە شێووەیەکی زۆر، هیچ کێشەیەکی لەسەر نابێت. هەر بۆیە بە پێویستی نەزانیوە بچێتە وردەکارێکانی چۆنیەتی دابەشکردنی داهات و کاڵاکانەوە.

ڕاستییەک، کاتێک مارکس پلاتفۆرمێکی پێشنیار کراوی خوێندەوە بۆ یەکگرتنی هەردوو پارتی سۆشیالیستی ئەڵمانی ئەم شێوە دەربڕینانەی ” دابەشکردنی دادپەروەرانە” و ” مافی یەکسان” ی بە ” ئاخافتنێکی بەسەر چوی قۆڕ” پێناسە کرد، چونکە ئەو داواکارییانە هی سەردەمی نەبونییە، بەلام شۆڕش کۆتایی بەمە دێنێت.
یەکێتی سۆڤیەت وەکوو ئەزمونێک سەلماندی کە وەلانانی موڵکدارێتی تایبەتی ئامرازەکانی وەبەرهێنان و جێگرتنەوەیان بە موڵکدارێتی گشتی نابێتە مایەیی گۆڕینی خوو ڕەوشتی مرۆڤەکان. زۆربەی مرۆڤەکان لە جیاتی گرنگیدان بە بەرژەوەندی گشتی، لە هەوڵی وەدەستهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتێکانی خۆیان بوون یان لە هەوڵی وەدەستهێنانی پلەو پایەبوون بۆ خۆیان و کەسە نزیکەکانیان. ئەمە ئەوە دەردەخات کەوا بەرهەمهێنان لە سیستەمی تایبەتدا بەرهەم زۆرتر وەدەردێنێت لە سیستەمی گشتی. دەکرێت ئەم دیاردەیەش ببینین لە مێژووی ئەو وڵاتە گەورەیەی کە تا ئێستاش دەستی بە مارکسیزمەوە گرتووە.
لەسەردەمی دەسەڵاتی ماوتسی تۆنگدا، زۆربەی چاینێکان لە ژێر پلەی هەژاریدا گوزەرانیان دەکرد. ئابوری چاینە تەنها پاش ساڵی 1978 گەشەی بەخۆیەوە بینی، ئەو کاتەی “دینگ شیاوپینگ” شوێنی ماوی گرتەوە.

لە وتەیەکیدا وتی: ” گرنگ نییە پشیلەکە ڕەشە یان سپی، گرنگ ئەوەیە مشک بگرێت” ڕێگەی دا بە دامەزراندنی کۆمپانیایی تایبەت. لە کۆتایشدا ڕیفۆرمەکانی دینگ توانیان 800 ملیۆن کەس لە هەژاری ڕزگاربکات، لە هەمان کاتدا هۆکار بوو بۆ نایەکسانییەکی لە ڕادەبەدەر لە ڕووی داهاتەوە بە بەراورد بە زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپێکان و ( زۆر زیاتریش لە ئەمریکا).

لەگەڵ ئەوەشدا چاینە تا وەکو ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکات کەوا سۆشیالیزم بەپێی هەلومەرجی چاینە دادەمەزرێنێ. ئاسانیش نییە ببینین چ جۆرە سۆشیالیزمێک! با مارکس و ئابورێکەشی لەولاوە بووەستێت.

ئەگەر چاینە ئیتر لە ژێر کاریگەری فکری مارکسدا نییە، دەتوانین ئەمە ببینین لە پەیوەند بە سیاسەتەوە، بەهەمان شێوەش ئابوری، لەڕاستیدا پەیوەندی پێوە نەماوە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا کاریگەری فکری مارکس هەردەمێنێ. تیۆری ماتریالیزمی مێژووییەکەی لە فۆرمە لاوازەکەیدا بۆتە بەشێک لە هزری ئێمە بۆ ئەو هێزانەی کە ئاراستەی کۆمەڵگە دیاریدەکەن. ناکرێت باوەر بەوە بێنین کەوا جارێکیان مارکس بەبێ مەبەست وتی: ماشێنی ئاشی دەستی ئاماژەیە بۆ دەرەبەگایەتی و ماشێنی ئاشی هەڵمی ئاماژەیە بۆ سەرمایەداری. مارکس لە نووسینەکانی تریدا زۆر بە چڕو پڕی باس لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتێکان دەکات وە بە چ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە.

گرنگترین وەدەستهێنان و سوودمەندبوون لە ڕووانگەی مارکس بۆ مێژوو، ئەو دیدە نەگەتیڤانەیەتی بۆ گەشەی فیکر، ئاین و هەموو دەزگا سیاسێکان کە سەربەخۆ نین لەو ئامرازانەی بۆ پێویستییەکانمان بەکاریان دێنین، وە نە ئەو ستراکچەرە ئابورییەی کە بەدەوری ئامرازەکان و بەرژەوەندییە مادێکانماندا درووستیان دەکەین. ئەگەر ئەمە قسەیەکی ئاشکرایە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە لەم دێدگایە گەشتووین. بەو هۆکارە ئێمە هەمومان مارکسین.

—————————-
سەرچاوە:
https://www.weforum.org/agenda/2018/05/200-years-of-karl-marx
• پیتەر سینگەر: مامۆستا لە زانکۆی پرینستۆن و ماڵبۆرن، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە 2001 وە نووسینەکانی لە ڕۆژنامەکان بڵاو دەکاتەوە.

——————————
لە ژمارە 1130ی ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان بڵاو بۆتەوە…
https://en.calameo.com/read/000783018cfed7aa09649




لە یادی 200 ساڵەی لە دایکبوونی کارڵ مارکسدا، چاوپێکەوتن لەگەڵ دیتمار داث

مارکس و هێزی ئینتەرنێت
سەرمایەداری پێشتر و ئێستا: نووسەرو تایبەتمەند لە کارو باری ڕۆشنبیری “دیتمار داث” پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەرانە دەخاتە ڕوو لە نێوان مارکس و سەردەمی ئێستادا.

چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر: دیتمار داث (dietmar dath)*
ئامادەکردنی: یۆهانس گۆبڵ
وەرگێڕانی: گۆران

——————————————

بەڕێز دات، بۆچی کارڵ مارکس پاش دووسەد ساڵ لە دایک بوونی شایانی ئەو هەموو گرنگیپێدانە بێت؟

چونکە هەموو ئەو کێشانەی ویستی چارەسەریان کات، یان وروژاندین و ئاماژەی پێکردن، لە ئەمڕۆدا ئامادەییان هەیە. ئێمە هەتا ئێستا شاهێدی ئەوەین، بۆ نمونە ئەو کاڵایانەی کە کەمینە بەرهەمی ناهێنێ، بەڵکوو لە لایەن یەکینەی بەرهەمهێنانی زەبەلاحەوە بەرهەم دێت، کەچی لە خزمەتی بەرژەوەندێکانی کەمینەیەکدان. نمونە بۆ ئەوە، تۆڕی ئینتەرنێت کە لەڕێی باجی هاووڵاتیانەوە پرۆژەکە هاتەبوون لە ئاکامی لێکۆڵینەوەو گەڕانەکانی دەزگا فەرمێکان، بەتایبەت گەڕانەکانی سوپای ئەمریکی. بەڵام ئەوەی ئەمڕٶ بە شێوەیەکی سەرەکی لەم دەسکەوتە بەهرەمەندن لە ڕووی مادییەوە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمەزۆن، گوگڵ و فەیسبوکن.

مارکس قسە لەسەر ئەو جیاوازیە گەورەیە دەکات لە نێوانی بەهای بەکارهێنان و بەهای گۆڕینەوە، کە تا ئەمڕٶش هەر بەگەورەیی
ماوەتەوە. سودی ئەو بەرهەمانە چین بۆ بەکارهێنەر؟ لەلایەکی تریشەوە، ئەوە کێیە دەسکەوتی مادی وەدەست دێنێت لەم پرۆسەیە؟

لە گۆشەکەت لە ڕۆژنامەی (The Frankfurter Allgemeine Zeitung ) بەناوی ” مارکس چی وت؟” ڕەخنە لەو هەوڵانە دەگریت کە دەیانەوێت شێوە بیرکردنەوەی مارکس لەگەڵ سەردەم بگونجێنن. ئایا ئاسانە بە هەڵە لە مارکس بگەیت؟

مارکس لە نێوان ڕەش و سپیدابیرناکاتەوە، بەڵکو لە ناو سەرمایەداریشدا بەدووای شتگەلێکدا دەگەڕا ڕەنگبێت لە ڕووی مێژووییەوە سوودمەندبێت، بۆ نموونە سامانی قەبە. ئەمەیان کە هیچ سیستمێکی پێشوتر بە درێژایی مێژوو نەیتوانیبو بەدەستی بێنێت. تەنها سەرمایەداریە کە توانیتی کۆمەڵگەی بەشەری تا ئەم ئاستە دەوڵەمەند بکات، تا ئەو ڕادەیە توانیتی وەڵام بەو پرسیارە بداتەوە: چۆن دەمانەوێت بژێین؟

لە ڕوانگەی زۆرێک لە چەپەکانی ئەوڕۆوە، مرۆڤ هەست دەکات دەیانەوێت هەریەکەمان بە شێوەیەک لە شێوەکان تۆزێک خۆمان هەژار بکەین بۆ ئەوەی یارمەتی ئەوی تر بدەین. ئەوەی گرنگ بوو بەلای مارکسەوە کە چۆن بتوانین سوودمەند بین لەوەی کە هەیەو دەسکەوتەکان بەرەو پێشتر بەرین.

ئەوەمان بیر نەچێت مارکس تیۆرێکەی لە پێناوی کۆمەڵگەیەکی دەوڵەمەندا داڕشتووە، وەکوو ئەو سەردەمەی ئەڵمانیا و ئینگلیز. ئەوە جێبەجێ نابوو لە سەر ڕوسیا و پاشان یەکێتی سۆڤیەت کە هەوڵی جێبەجێکردنی درا بەشێوەیەکی کرداری.

چۆن کارڵ مارکس دەتوانێت ڕێ نیشاندەرێکی نوێبێت لەمڕۆدا؟

مارکس لە ڕویی مێژوییەوە بیری دەکردەوە، ئەوەی لە بەر چاوبوو کە چۆن سەرمایەداری زاڵبوو بەسەر سیستەمی دەرەبەگایەتیدا، وە چۆن سەروەت و سامانی لە شاردا دروستکردو توانرا وەبەرهێنان ئەنجام بدرێت و لە هەمان کاتدا بگۆڕدرێت بۆ هێزی سیاسی. لەسەرمانە بپرسین: سەرچاوەی ئەو دەوڵەمەندبوونە لە کوێوەیە؟ ئەو شتانە لە کوێ درووست دەبن کە ژیان ئاسانتر دەکەن؟ ئەمە جارێکی تر دەمان گەڕێنێتەوە بۆ ئینتەرنێت: بە هەمان شێوەی فکری سەردەمی مارکس، لە کارگەوە بۆ سیاسەت، مرۆڤ دەتوانێت زۆر باشتر لەمڕۆدا ناوەندی کار گرێبداتەوە بە سیاسەت.

—————————————–

سەرچاوە:
https://www.deutschland.de/ar/topic/alaqtsad/karl-marks-walmasrt-qwt-alantrnt

ژێدەر:
* ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ دیتمار داث لە ٣ی ئەیپرڵی ١٩٧٠ لە ئەڵمانیا لە دایک بووە.
لە ١٩٩٠ وە دەستی بە نووسین کردووەو لەبوارەکانی کۆمەڵایەتی، فەلسەفی و کەلتوری.
خاوەنی چەندین رۆمان و چیرۆک و کتێبی شیعرییە .
لە ٢٠٠١ وە بۆ ٢٠٠٧ و لە ٢٠١١ وە تا ئێستا سەرنووسەری ڕۆژنامەی: The Frankfurter Allgemeine Zeitung ئەم ڕۆژنامەیە لە ١٩٤٩ وەک ڕۆژنامەیەکی لیبراڵ بەردەوامی هەیە.

——————————
ئەم بابەتە لە ژمارە1129 ی ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان بڵاوبۆتەوە…
https://en.calameo.com/read/0007830181f3c90a60531




سۆشیالیزم هەرهەمان ئینسانیەتە! … حەمید تەقوایی

ئامانجی کۆمۆنیزم ڕزگاری ئینسانە. ئەم بەڵگەنەویستیە بۆ کۆمۆنیستە ناکرێکاریەکان، یان لەبنەڕەتەوە بێمانایە وەیان ئامانجێکی ناپراتیکی و موجەڕەدە کە پەیوەندی بە سیاسەت وخەبات ودروشمەکان وپلاتفۆڕمەکان و پراتیکی ڕۆژانەی ئەوانەوە نییە.
لەناو مارکسیزم و تێڕوانینی مارکسی بۆ کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم، ئـینسانیەت و ڕزگاری ئـینسان جێگایەکی بەرجەستەی ھەیە، بەڵام کێشەی کۆمۆنیستە ناکرێکاریەکان تیئـۆری نیە بەڵکو ئەو ئـامانج و ئـەرکی بزوتنەوە ناکرێکاریانەیە کەنوێنەرایەتی دەکەن. شتێکی سروشتیە کە بۆ بزوتنەوە دژی داگیرکەرەکان، بزوتنەوەی دژی ئـیمپریالیستی، بزوتنەوەی دژی نیوە فیئودالی – نیوە داگیرکراو، بزوتنەوەی ناسێۆنالیستی پیشەسازیخواز، وە لە یەک ڕستەدا بۆ ئـەوبزوتنەوانەی ئـەرکیان ھەمووشتێکە جگە لە ڕزگاری چینی کرێکار، کە ئـینسان و ئـینسانگەرایی ھیچ جێگەوشوێنێکی نەبێت. بەشی هەرە زۆری کۆمۆنیزمی سەدەی بیست باڵی چەپی ئـەم بزتنەوە ناکرێکاریانە بوو. وە لەم ڕوەوە جیاوازیەکی گرنکی کۆمۆنیزمی کرێکاریی لەگەڵ کۆمۆنیزمە بۆرجوازیەکاندا پێداگریەتی لەسەر ئـینسانیەت و ئـینسانگەرایی. ئـەگەر بۆچەپی باوی(سونەتی – تەقلیدی) سەدەی بیستەم، سۆشیالیزم بە سەربەخۆیی و گەشەی پیشەسازی خۆماڵی و خۆماڵیکردنەکان وسەرمایەداری دەوڵەتی ودژایەتی لەگەڵ ئیمپریالیسم و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئیمپریالیزم و دژایەتیکردنی “سەگە زنجیکراوەکانی ئەمریکا” و،..هتد دەناسرایەوە، ئەوا بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاریی سۆشیالیزم واتە هەڵوەشاندنەوەی کاری بەکرێ، واتە ڕزگاری چینی کرێکار، چینێک کە تەنها بەڕزگارکردنی هەموو کۆمەڵگە دەتوانێت ڕزگای ببێت، واتە گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان و ڕزگاری ئینسان وئینسانیەت لە پەیوەندیە چینایەتیەکان وە لەهەموو مێژوی کۆمەڵگەی چینایەتی.

بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاریی سۆشیالیزم وئینسانیەت هاوتای(مرادف) یەکترن: شۆڕشی سۆشیالیستی شۆڕشێکی ئینسانیە، کۆمەڵگەی سۆشیالیستی کۆمەڵگەیەکی ئینسانیە، حکومەتی ئینسانی حکومەتێکی سۆشیالیستی و کۆماری سۆشیالیستیش کۆمارێکی ئینسانیە. پەیوەندی سۆشیالیزم و هیومانیزم پەیوەندێکی لێکهەڵپێکراو ودولایەنەیە. بەبێ سۆشیالیزم ڕزگاری ئینسان بێمانایە و بەبێ ڕزگاربونی ئینسانیش سۆشیالیزم شتێکی پوچە.
ئێمە لەسەر دەروازەی حیزب نوسیومانە کە “بناغەی سۆشیالیزم ئینسانە” بەڵام ئەمە بەتەنها یەک دروشمی خەیاڵی و ڕاگەیاندنی جۆرێک لە وەفاداری بە یەک ئامانجی کۆتایی ولاهوتی، یەک ئایدیاڵی پەیوەندیدار بە “قۆناغی کۆتایی” – دەربڕینی هەموو کۆمۆنیستە ناکرێکاریەکان لە سۆشیالیزم- نیە. بەڵکو ئەرکێکی خەباتکارانە، بانگەشەیی، تاکتیکی وبناغەیی پراتیک وهەڵسوڕان و بەشداری کۆمۆنیستی لە هەموو مەیدانەکاندایە. چالاکبون وبەشداری هەمەلایەنەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی لەهەر شوێنێک کە هەڵاواردن و نایەکسانی وچەوساندنەوە هەیە، ئەهلی بەکاربون و پراتیکاڵبونی کۆمۆنیزمی کرێکاریی، تێڕوانینی هەمەلایەنە و قوڵی لە خەباتی چینایەتی وە لە ڕزگاری چینی کرێکار وەک چینێکی کۆمەڵایەتی، جەختکردنەوەشی لەسەر نەخشی سیاسی چینی کرێکار وەک ڕابەری کۆمەڵگە لە ناڕەزایەتی بەرامبەرهەرهەڵاواردنێک وستەمێک، وە لەیەک وتەدا هەموو ئەو تایبەتمەنیانەی کە کۆمۆنیزمی ئێمە لەو چەپە باو و تەقلیدیە ناکرێکاریە جیادەکاتەوە، هەموی بنیاتنراوە لەسەر یەک ئینسانگەرایی قوڵی هەمەلایەنە.

دوو جەمسەری درۆینە شوناسی چینایەتی، شوناسی ئینسانی

چەپی باو(تەقلیدی- سونەتی)، بەتایبەت ئاڕاستەی ئانارکۆسەندیکالیستی کە کرێکار نەک بەناونیشانی چینێکی کۆمەڵایەتی و ڕزگارکەری کۆمەڵگا بەڵکو وەکو ڕشتەیەکی بەرهەمهێنەر دەناسێت و دەناسێنێت، لە شوناسی چینایەتی وچینایەتیبونی کۆمەڵگاکاندا بە نکۆڵیکردن لە شوناسی ئینسانی دەگات. ئەگەر بۆرژوازی شوناسی ئینسانی بەداتاشینی شوناسی ئاینی ونەتەوەیی ومیللی وڕەگەزی و..هتد ڕەتئەکاتەوە ونکوڵی لێدەکات، ئەوا چەپی ناکرێکارییش لە شوناسی چنایەتیدا بەهەمان ئاکام دەگات. ئەڵێن ئینسانیەت چەمکێکی ناچینایەتیەوهەر لەبەرئەوە زهنی وناواقیعیە. دەڵێن ئینسان وئینسانیەت وە ئینسانگەرایی کۆمۆنیستی بە کۆمەڵگەکانی ئێستاوە پەیوەست نابێت بەڵکو چاودیرە بەسەرقوناغی کۆتایی کۆمۆنیزمەوە – واتە هەمان سپاردنی سۆسیالیزم وئینسانیەتی لاهوتی بە ئایندە دورەکان. دەڵێن لەبەر ئەوەی حکومەتی کرێکاریی چینایەتیە ئینسانی نیە. دەڵێن هیومانیزمی مارکس پەیوەستە بەسەردەمی لاوێتی مارکسەوە، وە گوایا مارکسی پێگەشتو(باڵغ) و پوخت دەستی لە هیومانیزم شتوەو گەیشتوە بەچینی کرێکار. دواتر لە خوارەوە باسی مارکسی لاو و پیر وە جێگای ئینسانگەرایی لە بۆچونەکانی مارکسدا دەکەم، بەڵام سەرەتا پێویستە ئینسانگەرایی لەم تەمومژ و ئامانجی عیرفانیە “ئینسانی سۆشیالیستی” کە گوایە لە “سەر زەمینی ئەم جیهانەدا بەدەست نایەت” بهێنینەدەرەوە.

لەوەڵام بەو بۆچونانەی کە بەبیانوی شوناسی چینایەتیەوە شوناسی ئینسانی دەخەنە ژێر پرسیارەوە بەرلە هەمووشتێک ئەبێت جەخت لە شوناسی کۆمەڵایەتی ئینسان بکرێتەوە. ئینسان بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە بەواتای ئەوەی کە مانەوەی ڕەچەڵەکی ئینسان لە درێژایی مێژودا، زمان و کەلتورو شارستانیەت و دەستکەوتی زانستی و تەکنەلۆژیا وهونەری ئینسان وهەتا فیزیۆلۆژی ئینسان هەموی بەرهەمی ژیانی کۆمەڵایەتی و کارو بەرهەمی کۆمەڵایەتی ئەوە. ئابوری، سیاسەت و فەرهەنگی سۆشیالیستی لەسەر ئەم واقعیەتە بنەڕەتیە، واتە شوناسی کۆمەڵایەتی و جیهانشمولی ئینسانی، بنیاتنراوە. شوناسی چینایەتی بەمانای نەبونی شوناسی کۆمەڵایەتی ئینسانەکان نیە بەڵکو بەرهەمی لەگۆڕنانی شوناسی ئینسانیە لەژێرناوی داتاشینی ناسنامەی مەزهەبی ونەتەوەیی وڕەگەزی، وە بەم مانایە بەرهەمی نکوڵیکردنی شوناسی ئینسانی تاکەکانە. سۆشیالیزم، بەپێچەوانەوە، لەسەر ڕەخنە لە کۆمەڵگای چینایەتی و پێناسە داتاشراوە درۆینەکان کە حکومەتەکانی چینە چەوسێنەرەکان بەدرێژای مێژو هۆکارو دروستکەریبون، بنیاتنراوە.

هیومانیزمی کرێکاریی لەبەرامبەر “هیومانیزمی”بۆرژوازیدا

چەپی باو(تەقلیدی-سونەتی) بە بەئەڵتەرناتیڤکردنی ناسنامەی چینایەتی وناسنامەی ئینسانی، هیومانیسم و بەرگری لە ئینسان وئینسانیەت بەتەواوەتی بە بۆرژوازی دەسپێرن. گوایا کۆمۆنیزم بەرگری لە لەکرێکاران دەکات وە بۆرژوازی بەرگری لە ئینسان! گوایە ڕەخنەی کۆمۆنیستی لە مافی مرۆڤ و داواکاری ئینساندۆستی کاپیتالیستەکان ودەوڵەتەکانیان و ڕەخنگرتن لە هەموو هیومانیسمی بۆرژوازی، لەسەر ئەو بنەمایەیە کە کۆمۆنیستەکان ناسنامەی چینایەتی ئینسانەکانیان قبوڵکردوە و بۆرژوازیش ناسنامەی ئینسانی ئەوانی قبوڵە. لەکاتێدا کە مەسەلەکە تەواو بە پێچەوانەوەیە. هیومانیزمی بۆرژوازی لەبەیاننامەی مافی مرۆڤەکانیانەوە بیگرە تا دیموکراسیخوازیەکەیان و خواستی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانەیان بەتەوای چینایەتیە. تەنانەت بۆ لیبڕاڵترین و چەپترین و ڕادیکاڵترین حیزب و بزوتنەوە بۆرژوازیەکان خاوەندارێتی تایبەتی وهۆکارەکانی بەرهەمهێنان وکاری کرێگرتە پیرۆزە و ئەمەش واتە پوچبونی هەموو بانگەوازە ئازادیخواز و ئینساندۆستیەکانیانە.

ئینساندۆستی پڕۆلیتاریاییش هەر چینایەتیە بەڵام بەمانایەک لەبەرامبەر خاڵی چینایەتی بونی هیومانیزمی بۆرژوازیدا. ئینساندۆستی پڕۆلیتاریا چینایەتیە بەومانایەیی کە تەنها چینی کرێکار دەتوانێت سیاسەت و ئابوری و هەموو کۆمەڵگا لەدەوری ئینسانیەت، لەدەوری شوناسی کۆمەڵایەتی ئینسانەکان وە نەک شوناس و پێگەی چینایەتیان لەکۆمەڵگادا، ڕێکبخات. تەنها حکومەتی کرێکاریی، دیکتاتۆری پڕۆلیتاریایە کە چاودێری لەناوچونی چینەکان و تەنانەت لەناچونی دەوڵەتە وەک ئامڕازی دەسەڵاتدارێتی یەک چین وە هەر لەسەر ئەم باوەڕە حکومەتێکی ئینسانیە. تەنها ئابوری کرێکارییە کە نەک تەنها وەڵامدەرەوەیە بە نیازەکانی چینی کرێکار بەڵکو وەڵامدەرەی پێویستی ودابینکردنی خۆشگوزەرانی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەیە. تەنها سیاسەتی کرێکارییە کە پێویستی بە داتاشینی ناسنامەی میللی- ئاینی- نەتەوەیی- ڕەگەزیی نیە بەڵکو ڕەتکەرەوەی هەموو ئەو ناسنامە داتاشراوانەیە و لەسەر ناسنامەی ئینسانی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بنیاتنراوە. ڕزگاری ئینسان ئەرکی چینی کرێکارە، تەنها لە حکومەتی کرێکاریدا دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت وەهەر بەم دەلیلە هیومانیزمی ڕاستەقینە ئەرکیکی پڕۆلیتاری و چینایەتیانەی قوڵە.

هیومانیزمی مارکس

بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاریی بەرگریکردن لە ڕێز و ناسنامە وئامانجی ئینسانی پێوستی بە تیئۆری نیە. ئینساندۆستی خاڵی بەهێزی هەرشۆڕشێکی کۆمۆنیستیە. بەوتەی مەنسور حیکمەت لە سیمیناری دوەمی کۆمۆنیزمی کرێکاریی “بۆ مارکسیزم خاڵی بەهێز ئینسان وکەرامەتی ئینسانیە. مارکسیزم ڕێزی خۆی بۆ تاکی ئینسان لە دەستەواژەی دیموکراسیەوە دەرنەکێشاوە بەڵکو لە ئینسانیەت وئینساندۆستیەکەیەوە دەرکێشاوە. لەوێوە دەریکێشاوە کە تیئۆرییەکە بۆ ڕزگاری ئینسان.”
مارکسیزم تیئۆریەکە لەپێناو ڕزگاری ئینساندا بەڵام کاتێک هەندێک بە پەنابردن بۆ مارکسیزم، هیومانیزم ڕەد ئەکەنەوە یان بە ناچینایەتی و ئایدیاڵی و..هتد دەیخوێننەوە، بەناچاری دەبێت بچیتە شەڕی تیئۆرییەوە لەگەڵیاندا. هەرچەند هەر بەوشیوەی کەلەسەرەتاوە ئاماژەی پێدرا کێشەی بنەڕەتی ئەوانە تیئۆری نیە بەڵکو ئەرک و ئامانجی بزوتنەوەیەکی دیاریکراوە کە نوێنەرایەتی دەکەن.
لەوەدا گومانێک نیە کە هیومانیزم گۆشەیەکی مارکسیزمە. ئەوە خاڵی بەهێزی مارکسە لە ڕەخنە و ناسینی دونیای سەردەمی خۆیدا. بەگشتی دەڵێن نوسراوە هیومانیستیەکانی مارکس وەک ڕەخنە لە لەخۆنامۆبون وەیان دەستنوسە فەلسەفیەکانی لە ڕەخنەگرتن لە هێگڵ و ئاین و..هتد پەیوەستن بەسەردەمی لاوێتی ئەو (با لەوەبگەڕێن کە مانیفێستی کۆمۆنیستیش لەسەردەمی لاویدا لەلایەن مارکسی ٢٩ساڵەوە نوسراوە) وە مارکس لەگەڵ چونەسەری تەمەن وکامڵبون و پوختەبونی فکریدا زیاتر لە هیومانیزم دوردەکەوێتەوە و لەسەر ڕەخنە لە ئابوری سیاسی و ڕزگاری چینی کریکار چڕدەبێتەوە. تەنانەت زۆرێک لە نەیارەکانی هیومانیزمی مارکسیزم لە چەشنی ئاڵتۆسیر، “تێزەکانی ڕەخنە لە فیورباخ” و بەشێک لەنوسینەکانی دواتری مارکس وەک بەشی یەکەمی کاپیتاڵ و بەدیاریکراویش بەشی فیتشیسمی کاڵا لە کتێبی سەرمایەدا قبوڵ نیەو پێیان وایە ئەوە لە ڕادەبەدەر ئایدیالیستی و دورکەوتنەوەی مارکسە لە ڕەخنەی ماتریالیستی وچینایەتی.

ئەم لەبەرامبەریەکدانانەی مارکسی لاو و پیر وەیان مارکسی ئایدیالیست ومارکسی ماتریالیست بەتەواوەتی بێبنەمایە. خودی ئەوەی کە لە نوسینەکانی مارکسی لاودا ئینسانیەت بەرجەستەیە نیشانەی ئەوەیە کە خاڵی بەهێزو بنەمای ڕەخنەی ئەو لە دونیای سەرمایەداری- و هەموو کۆمەڵگای چینایەتی- بەرگری لە ئینسانیەت و ناسنامە و بونی کۆمەڵایەتی ئینسانەکانە. کۆمۆنیزمی مارکس لە ئینسانەوە دەست پێدەکات.
مارکس خۆی دەڵێت “ڕادیکاڵبون واتە دەستبردن بۆ ڕیشەی کیشەکان وە بۆ ئینسان ڕیشە خودی ئینسان خۆیەتی.” مارکس لەم ڕیشەیەوە دەست پێدەکات و بەماتریالیزمی مژوویی، ڕەخنەی چینایەتی لەپەیوەندیەکانی بەرهەمهێنان و پەیامی چینی کرێکار بۆ ڕزگاربونی هەموو ئینسانیەت و دەستپێکردنی مێژوی ئینسانیەت دەگات. ئەم ڕەوەندە لە ئایدۆلۆژی ئەڵمانیدا زۆر تۆکمە بەوشێوەیە دەرئەبردرێت:

“ژیان پێش هەر شتێک پێویستی بە خواردن وخواردنەوە، خانوو، جلوبەرگ و زۆر شتی ترە. هەربەوپێیە یەکەمین کاری مێژویی بریتیە لەبەرهەمهێنانی کەلوپەلێک کەبتوانێت لەگەڵ ئەو نیازانەدا یەکبگرێتەوە، بەرهەمهینانی خودی ژیانی مادی. وە لەڕاستیدا ئەمە بەناونیشانی یەک هەنگاوی مێژویی، بەناونیشانی یەک بارودۆخی پایەیی هەموو مێژو، کە ئەمرۆش وەک هەزاران ساڵ لەمەوبەر دروستە، ئەبێت هەموو ڕۆژێک وهەموو کاتژمێرێک بەدست بێت بەسادەیی لەو ڕوانگەیەوە کە ئینسان درێژە بەژیانی بدات.” (مارکس وئینگلس، ئایدۆلۆژی ئەڵمانی)
ئەم بزاوتە لە پێویستیە سەرەتاییەکانی ئینسان، کەئەمڕۆش وەک هەزاران ساڵ لەمەوبەر دروستە. خاڵی بەهێزی هەموو ئەم جیهانبینی و بینا فکرییە کە بە مارکسیزم ناودەبرێت. مارکس لەدابینکردنی پێویستیە سەرەتاییەکانی ئینسانەوە دەست پێدەکات وە بەڕەخنەی چینایەتی لە ئابوری و سیاسەت و فەرهەنگ و هەموو پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری دەگات.
هەر لەسەر ئەو بنەمایە دانانی مارکسی لاو و پیر لەبەرامبەر یەکتردا، تێڕوانینێک کە سازگاری ویەکپارچەیی مارکسیسم دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەمانای نەناسینی مارکس و هەموو ڕەخنەی مارکسیستیە. ڕەخنە لە ئابوری سیاسی و سەرەکیبونی چینی کرێکار لە مارکسیزمدا بەرهەمی دورکەوتنەوەی مارکس لە هیومانیزم نیە بەڵکو بەپیچەوانەوە، ئەنجامی کۆنکرێتی وتایبەتمەندیەتی سیاسی- کۆمەڵایەتی- ئابوری هیومانیزمی مارکسیە.

دیکتاتۆری پڕولیتاریا حکومەتی ئینسانیە

لە دیدی کەسانێکەوە کە چینایەتیبونی مارکسیزم بەمانای ڕەدکردنەوەی هیومانیزمەکەی دەزانن، حکومەتی ئینسانی ناوێکی بێناوەڕۆکە بۆ حکومەتی کرێکاریی وەک هەنگاویکی سەرەتایی بۆ دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا. دەڵێن هەر حکومەتێک لەوانەش حکومەتی کرێکاریی ناوەرکێکی چینایەتی هەیە وە وادەرئەکەوێت کە ئاوەڵناوی(صفت) ئینسانی ئەم ناوەرۆکە چینایەتیەی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا بڕوشێنێت. بەبۆچونی من پێچەوانەکەی ڕاستە. حکومەتی ئینسانی تایبەتمەندی پڕۆلیتاریایی حکومەتی کرێکاریی و ناوەڕۆکە چینایەتیەکەی لەهەر ناونیشانێکی تر بەرجەستەتر و ڕونتر دەرئەبڕێت.
یەکەم، دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا دیکتاتۆریەتی چینی کرێکارە دژی چەوسانەوە و هەرجۆرە هەڵاواردنێکی چینایەتیی. دیکتاتۆریەتە چونکە هەر لەیەکەم ڕۆژی بەدەسەڵات گەیشتنیەوە کۆیلایەتی بەکرێ، خاوەنداریەتی تایبەت بەسەر هۆیەکانی بەرهەمهێنان و چەوساندنەوە و ستەمکێشی ئینسان قەدەغە دەکات. چونکە هەڵاواردنی چینایەتی و هەموو جیاکاریەکانی سەرچاوەگرتو لەو، وەکو هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەژادی و میللی و مەزهەبی و نەتەوەیی و بەکاربردنی هەرجۆرە فشارو هەڵاواردن و نایەکسانیەک وەک تاوان ڕادەگەیەنێت. چونکە بە هەڵوەشاندنەوەی زەبرو زۆر و هەڵاواردنی ئابوری بۆیەکەمجار لە مێژوی مرۆڤدا ئازادی بە مانایەکی قوڵ و واقعیانە گەڕاندنەوەی ئیرادە بۆ ئینسان بەدیدەهێنێت. لەبەرئەوەی هیچ جۆرە سنوردارکردنێک لەسەر ئازادی دەربڕین و قەڵەم و بیرکردنەوە و حیزبایەتی و ڕیکخستن و مانگرتن و ناڕەزایەتی و خەبات بەفەرمی ناناسێت. دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا بەرگری لەئینسان وئینسانیەت دەکات بە حوکمی یاسا و بەپشتبەستن بەهێزی دەوڵەت.

دوهەم، دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا تەنها حکومەتی چینایەتیە کە هۆکاری بون و ستراتیجیە سیاسیەکەی بۆ لەناوبردنی دەوڵەت و نەهێشتنی چینەکانە. تەنها حکومەتێکە کە ئەیەوێت حکومەت نەمێنێت بەڵکو جێگای خۆی بدات بە ئۆرگانی بەڕیوەبردنی کاروباری کۆمەڵگا.
سێهەم، حکومەتی کرێکاریی تەنها حکومەتی چینایەتیە کە بەخستنەگەڕی ئیرادەی ڕاستەوخۆی جەماوەی خەڵک، لەڕیگەی شوراکان وەیا ئورگانەکانی تری هاوشێوەی شورا پشتبەستوە.
هەموو ئەم تایبەتمەندیانە دیکتاتۆری چینی کرێکار ئەگؤڕیت بە دیموکراتیترین و ئینسانیترین حکومەتێک کە مێژووی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیبێت.

هیومانیزمی کۆمۆنیستی کارێکی سیاسی- پراکتیکیە

ئینسانگەرایی سۆسیالیستی بەپێچەوانەی”هیۆمانیزمی” بۆرژوازی، ئەرکێکی ئەخلاقی و خێرخوازی وچاکەکارانە نیە، بەڵکو چاودێرە لەسەر بەرنامەو سیاسەت وکارکردگەلێکی تایبەت لە سێ مەیدانی ئابوری وسیاسی وفەرهەنگیدا:
لەڕوانگەی ئابوریەوە سۆشیالیزم بەهەڵوەشاندنەوەی چەوساندنەوە و خاوەندارێتی تایبەتی بەسەر هۆیەکانی بەرهەمهێنان و کردنی نیازو پێویستی وخۆشگوزەرانی هەموو دانیشتوان بە کاری سەرەکی و بناغەیی، وە بەدیهێنانی کۆنتڕۆڵی هەموو کۆمەڵگا بەسەر پڕۆسە و هۆیەکانی بەرهەمهێناندا، لە کۆمەڵگای مەدەنیەوە -دوا شیوازی کۆمەلگای چینایەتی- واوەتر دەڕوات و دەگات بە کۆمەڵگای ئینسانی.
لەڕوانگەی سیاسیەوە لە سۆشیالیزمدا هەموو دانیشتوان لەڕێگەی شوراکان و ئۆرگانەکانی هاوشێوەی شورایی ڕاستەوخۆ لە سیاسەت داڕشتن و بڕیاردان و بەپراکتیکردنیاندا بەشدارن. حکومەت لە کۆمەڵگای سۆشیالیستیدا نەک ئامڕازی دەسەڵاتی چینایەتی بەڵکو ئۆڕگانی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگایە لەڕێگەی خودی خەڵک خۆیەوە.

لەڕوی فەرهەنگیەوە سۆسیالیزم لەبەرامبەر ناسنامە داتاشراوە میللی و نەتەوەیی وئاینی و ڕەگەزیە باوەکان لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆدا و بۆ ڕەتکردنەوەیان، شوناسی ئینسانی و خۆنەویستی و هەست وتێگەیشتنی هاوبەش لە خەم و شادی و خۆشبەختی و بەدبەختی و بەها هاوبەش وجیهانداگرە ئینسانیەکان دادەنێت و لەسەر شوناسی کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندی وئومێد و بەها هاوبەشەکانی هەموو مرۆڤەکان لەسەراسەری جیهاندا جەختدەکاتەوە.
لەبەر ئەوە ئینسان دۆستی سۆسیالیستی تەنها ئامانجێک وئایدیالێکی کۆتایی نیە، بەڵکو لە چەقی سیاسەت و پراکتیکی چینی کرێکار، نەک تەنها لەسبەینێی سەرکەوتندا بەڵکو لەدڵی خەباتیکدا کە هەرڕۆژە دەیباتەپێشەوە، ئامادەیی هەیە.

فەلسەفە و پراکتیکی سیاسی بۆرژوازی دژە ئینسانییە

پوچی هیومانیزمی بۆرژوازی دەتوانرێت بەڕۆشنی لە سیاسەت، چ لە فەلسەفە وستراتیژی سیاسی وە چ لە سیاسەتی کرداری و هەموو ڕۆژەیدا، لە دیپلۆماسی ومانۆڕە دیپلۆماتیەکانی بۆرژوازیدا، بەئاشکرا ببینرێت. سیاسەتی بۆرژوازی لە لیبریاڵ و چەپترین باڵەکانیەوە تا فاشیزم و ئیسلامی سیاسی، بەتەواوەتی لەدەوری میللەت وئاین ونەتەوە و نەژاد و پیرۆزی ئاو وخاک و باوباپیران و تاپۆکانی تری میللی- نەژادی- ئاینی- ڕەگەزی پێناسەدەکرێت ومانا پەیدا دەکات. پەیوەندی نیوان وڵاتەکان لەگەڵ کۆمەڵگە و دەوڵەتەکان لەگەڵ یەکتر لەبنەڕەتدا بەدەوری ئەم فاکتەرانە و لەڕێگەی ئەمانەوە دروست ئەبێت. ئاین ومیللەت ونەتەوە و ناسنامە دروستکراوە دژی ئینسانیەکانی تر چەکێکی کاریگەرن بۆ دابێنکردن وپاریزگاریکردن لە قازانجهێنان و بەرژەوەندی چینایەتی بۆرژوازی. ئاسایشی نەتەوەیی و پیرۆزی ئاو وخاک و یەکپارچەیی خاك، پیرۆزیە ئاینیەکان و..هتد، هەم لە جەنگی نێوان دەوڵەتەکان وهەم لە شەڕی چینایەتیاندا لەدژی جەماوەری خەڵکی کۆمەڵگەکانی خۆیان، بەفراوانی بەکار دەهێنرێت. بەم فاکتەرانە شەڕو ئاشتی دەکەن، خەڵک کۆنترۆڵ وسەرکوت دەکەن، سک هەڵگوشینی ئابوری وەک سیاسەتی بەدەستهێنانی کارو ئیشکردن و خۆشگوزەرانی بە بیروڕای گشتی دەفرۆشن، وە گروپە ئیسلامیەکان لە زبڵدانی مێژوە وە دەردەهێنن و دەگەیەنرێنە لوتکەی حکومەتەکان و بزوتنەوەکان. سیاسەتی بۆرژوازی”زانستی” دانانی بەرژەوەندی چینایەتی خۆیەتی لەجێی بەرژەوەندی میللەت، و سەپاندنی هەژاری و کوێرەوەری وبێمافیە بەسەر جەماوەری خەڵکدا لە ژێر ناونیشانی بەرژەوەندی میللی وپاریزگاری لە پیرۆزیە ئاینیەکان وشانازیە میللی- نیشتیمنایەکان. وە هەربەو دەلیلەیە کە بۆرژوازی پێویستی بەسیاسەتمەدارانی پیشەیی هەیە، کەسانێک کە بتوانن ڕەش بەسپی وسپی بە ڕەش بخەنە ڕوو.

ئەوەی کەلەم نێوەدا بونی نیە بەرگریکردنە لە ناسنامە و پێداویستی وداخوازیە جیهانداگرەکانی ئینسان. هیچ شتێک وەک سیاسەت و دیپلۆماسیەتی بۆرژوازی دژایەتی ئەم چینە لەگەڵ ئینسان وئینسانیەتدا ئاشکراناکات. باس لەسەر وەستانەوە لەبەرامبەر دووجۆر ئینسان دۆستی نیە، بەڵکو ڕوبەڕوبونەوەی هیومانیزمی واقیعیە، کە تەنها دەتوانێت کرێکاریی بێت، لەگەڵ دژە هیومانیزمی بۆرژوازیدا،هەر هیومانیزمێکی پەیگیر و جدی ئەبێت سۆشیالیستی بێت.

بەرجەستەبونی هیومانیزمی کۆمۆنیستی لە ڕەخنە لە بۆرژوازی ئەمڕۆدا

مارکس لە تێزەکانیدا دەربارەی فیورباخ دەڵێت “دیدگا [یان خاڵی بەهێز]ی ماتریالیزمی کۆن کۆمەڵگەی مەدەنیە. دیگای ماتریالیزمی نوێ کۆمەڵگەی ئینسانیە یان ئینسانیەتی کۆمەڵایەتیە”.
مارکس کۆمەڵگەی مەدەنی بەکۆمەڵگەیەکی ئینسانی نازانێت و ئەرکی ماتریالیزمی نوێ، ماتریالیزمی دیالەکتیکی، بە کۆمەڵگەی ئینسانی وەیان بە ئینسانیەتی کۆمەڵایەتی پیناسەدەکات. (ئەم تێزە لەهەمان کاتدا بە تەرحکردنی ئینسانیەت وەک دیدگای ماتریالیزمی نوێ، دیگای ماتریالیزمێک کەمارکس بەرگری لێدەکات، دابەشکردنی مارکس بەسەر مارکسی ئایدیالیست وماتریالیستدا بەتەواوی بێ ئیعتیبار دەکات.)
ئەمە یەک تێزی فەلسەفی وە خاڵی دەستپێکردنی ڕەخنەیەکی ڕیشەییە لە دواین شێوازی کۆمەگەی چینایەتی، واتە کۆمەڵگەی مەدەنی. ماتریالیزمیکی نوێ کە جێگەی ئاماژەی مارکسە لەم تێزەدا دەگات بەڕەخنە لە خاوەندارێتی تایبەت بەناونیشانی بنەمای مادی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەموو دەرهاویشتە سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی کانیدا. مارکس لەپێشەکی”بەرەو ڕەخنەی فەلسەفەی مافی هێگڵ”
ئەنوسێت:

“ئاین، خێزان، دەوڵەت، یاسا، ئەخلاقیات، زانست وهونەر تەنها شێوازی دیاریکراوی بەرهەمهێنانن و دەکەونە ژێر یاسا گشتیەکانی بەرهەمهێنانەوە. هەڵوەشاندنەوەی پۆزەتیڤیانەی خاوەندارێتی تایبەتی، هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەراگرتنی ژیانی ئینسان، لە ئاکامدا، هەڵوەشاندنەوەی پۆزەتیڤانەی هەموو لە خۆنامۆبونێکە، وە لەبەر ئەوە گەڕانەوەی ئینسانە لە ئاین، خێزان، دەوڵەت، و..هتد بۆ بونە ئینسانیەکەی، واتە بونی کۆمەڵایەتی خۆی”.
(سەرنج بدەن کەلێرەدا، وە لە زۆرێک لە نوسراوەکانی تری مارکسدا، گەڕانەوە بۆ وجودی ئینسانی لەگەڵ شوناسی کۆمەڵایەتی ئینسانەکان، کە بابەتی باسەکەی ئێمە بوو لە سەرەتای ئەم نوسراوەیەوە، هاوتا و یەکسان وەرگیراوە و هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتی تایبەتی وەک پیشمەرجی گەڕانەوە بۆ ناسنامەی کۆمەڵایەتی وئینسانی دیاریکراوە.)
شێوازی دیاریکراوی بەرهەمهێنان کە مارکس لەم پەڕەگرافەدا ڕیزیکردون سەرجەم سەرخانی کۆمەڵگای مەدەنییە کە مارکس ئەڵێت ئەبێت ئەوانە ڕەخنەلێبگریت و ڕەتیان بکەیتەوە هەتا بگەیتە کۆمەڵگای ئینسانی. بەڵام ئەمڕۆ بۆرژوازی تەنانەت پاشەکشەی لە کۆمەڵگای مۆدێرنەش کردوە و ئاین ونەتەوەپەرستی و ڕەگەزپەرستی وئاو وخاکپەرستی لە پێشەوەی ڕیزبەندی شێوازی سەرخان وحکومەتی بۆرژوازی دایە. کۆمەڵگای مەدەنی جێگای خۆیداوە بە کۆمەڵگای موزائیکی(تێکەڵەیەک) میللی- ئاینی- نەتەوەیی. شوناس و بەها هاوبەش و جیهانداگرە ئینسانیەکان بەهۆی بیروباوەڕی فرە کەلتوری – پۆست مۆدێرنیتەوە ڕەتکراوەتەوە ونکٶڵی لێکراوە، وەنەک تەنها شوناسی ئینسانی بەڵکو تەنانەت شوناسی هاوڵاتیبونیشیان خستوەتە ژێر تیشکی ناسنامە دروستکراوە ناسیۆنالیستی وئاینی ونەتەوەی، و.. هتد کانەوە. پۆستمۆدێرنیزم پاشەکشەیە لە مەدەنیەت وکۆمەڵگەی مەدەنی وگەڕانەوەیە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.

لەم سەردەمەدا زۆر لەڕابردو زیاتر ئەبێت پێداگری لەسەر پێویستبونی واوەترڕۆشتن لەکۆمەڵگای مەدەنیەوە بەرەو کۆمەڵگای ئینسانی بکرێت. ئەمڕۆ نەک هەرتەنها ئاڵای ئینسانیەت، بەڵکو پێشکەوتنخوازی ومەدەنیەت و مۆدێرنیزم لەدەستی پرۆلیتاریادایە. وە هەر لەم ڕوانگەیەوە پێداگری لەسەر تایبەتمەندی ئینسانی کۆمۆنیزم لەم سەردەمەی ئێمەدا گرنگی سەدبەرابەری هەیە.
مەنسور حیکمەت لە یەکەمین سیمیناری ئاشکرایدا لەستۆکهۆڵم- ئۆکتۆبەری ساڵی١٩٩٩- ئەم پێویستیە بەم جۆرە ڕوندەکاتەوە:
“من وابیردەکەمەوە زنجیری پێستی هەر ئینسانێکی بەویژدان بکەیتەوە کۆمۆنیستێکی بەلشەفیک ئەبینیت کە ئەیەوێت لەو پێستە بێتە دەرەوە. لەبونی تاک تاکی ئێمەدا سۆسیالیستانێکی گەرموگوڕ خۆی حەشارداوە کە دەیەوێت لەو چوارچێوەیە بێتە دەرەوە. لە قاڵبگەلێکدا کە هیچ کام لەوانە لەکاتی لەدایکبونماندا لەگەڵماندا نەبون. قاڵبی نەژادی، قاڵبی ئاینی، قاڵبی میللی، قاڵبی نەتەوەیی، قاڵبی سونی، قاڵبی رەگەزی، هیچاکام لەمانە لەکاتی لەدایک بونماندا ناسنامەی ئێمەیان پێکنەهێناوە. من لەو باوەڕەدام کە ئەو سۆشیالیزمەی کە لە دەرونی ئێمەدایە، ئەو مرۆڤە سۆسیالیستەی کەلەناو پێستی ئێمەدایە و لەژێرباری ناسنامەگەلێک کە بەدرێژای ژیانی بۆی دادەتاشرێت، وە لە بۆشایدا هەن و ئێوە دەیبینن، وە هەموو ڕۆژێک هەستیان پیدەکەیت، شاردراوەەتەوە. یەکێ لەو کارانەی کە حیزبێکی کۆمۆنیستی دەبێت بیکات ئەوەیە کەئەم بارودۆخە بخاتە لاوە و ئەو ئینسانە سۆسیالیستەی کە لەناخی زۆرینەی ئێمەدا لانیکەم لەم بەشە لە ئێمەدا کە ئینسانگەلێکی بەویژدانین، بهێنینە دەرەوە.”
ئەمە بەتەنها یەک بانگشەی ئینسان دۆستانە نیە بەڵکو بەرجەستەکردن وگەڕانەوەیە بۆ ئەو ڕاستیە بنەڕەتیەی کە سەرەڕای وە لەدوای ئەو هەموو داتاشینی ناسنامە درۆینانەوە لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا “بۆ ئینسان ڕیشە خودی ئینسان خۆیەتی” وە ڕادیکالیزمی کۆمۆنیستی ئەبێت دەست بۆ ئەم ڕیشەیە ببات.

ڕزگاری کۆمەڵگا ئەرکێکی چینایەتی پڕۆلیتاریایە

یەکێک لە ئاکامە سیاسیەکانی گەڕانەوەی دواکەوتوانەی بۆرژوازی بۆ سەدەکانی ناوەڕاست ئەوەیە کە بەرگری لەهەر خواستێکی ئینسانی وە بەرگری تەواوکەماڵ لە ئینسانیەت، ئەرکی چینی کرێکار و تەنها چینی کرێکارە. ئەمڕۆ لە هەرکاتێک زیاتر ئەبێت هەر هیومانیستێکی شێلگیر سۆسیالیست بێت. “بنچینەی سۆسیالیزم ئینسانە” جەختکردنەوە لەسەر ئینسانیەتی سۆسیالیزم نییە، ئەمە یەک بەڵگەنەویستە و پێش مەرجە، بەڵکو جەجتکردنە لەسەر پێویستی سۆسیالیست بونی هەرکەسێک کە بانگەشەی ئینساندۆستی هەیە.
ئەنگلس لە پێشەکی بۆ چاپی ئەڵمانی مانیفێستی کۆمۆنیست یەک “بیرۆکەی بنیادی لە سەرتاپای مانیفیست” دا، کە ئەنگلس ئەوە “بەتەواوی بەهی مارکس” دەزانینت، بەم شیوەیە ڕوندەکاتەوە:
“میژوی هەموو مرۆڤایەتی(پاش هەرەسهێنانی ڕژێمی خیڵەکی سەرەتایی لەگەڵ خاوەنداریەتیە سۆسیالیستیەکەی بەسەر زەوی وخاکدا) مێژووی خەباتی جینایەتی بوە، خەبات لەنیوان چەوسێنەرو چەوساوەکان، چینە باڵادەستەکان و وچینە ژێردەستەکان؛… مێژوی ئەم خەباتە چینایەتیە قۆناغگەلێک پیشانئەدات و لەئیستادا بەئاستێک گەیشتوە کە چینی چەوساوەو ژێردەستە – پڕۆلیتاریا – لە تەوقی چینی چەوسێنەرو دەسەڵاتی – بۆرژوازی – ناتوانێت ڕزگاری ببێت بەبێ ئەوەی کە هەموو کۆمەڵگا بەیەکجاری و بۆ هەمیشە لە هەموجۆرە چەوسانەوە و کۆت وبەندێک، لەهەر جۆرە جیاوازیەکی چینایەتی وخەباتی چینایەتی ڕزگار بکات”.
هەر ئەم بیرکردنەوە بناغەییە لە نوسینێکی تری مارکسی لاودا، لە پێشەکی”بەرەو ڕەخنە لە فەلسەفەی مافی هێگڵ”، بەو شێوەیە ڕونکراوەتەوە:
“چینی کرێکار بە شێکە کەناتوانێت خۆی ڕزگار بکات بەبێ ئەوەی کە خۆی لە هەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگە و لە ئەنجامیشدا هەموو ئەوبەشانەش ڕزگاربکات. لە یەک قسەدا ئەم چینە[بەرهەم]ی لەدەست چونی تەوای ئینسانیەتە هەربۆیە تەنها دەتوانێت بە ڕزگارکردنی هەموو ئینسانیەت خۆیشی بژێنێتەوە”.

ئەم واقیعیەتە بەهەمان ئەندازە چینی کریکار لە ڕزگاربونی تەوای ئینسانیەت سودمەند ئەبێت کە هەموو ئینسانیەت لەڕزگاری چینی کرێکار. بەتایبەتی ئەمڕۆ لەسەردەمی دەسەڵاتی سەرمایەداری لە شیوە کلاسیکیەکەی وکڕۆکی بازاڕی ئازاد بەسەر هەموو جیهانەوە، ریشە وهۆکاری هەموو کوێرەوەی وکیشەکانی جەماوەری خەڵک و بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە هەموو وڵاتەکاندا جگە لە کاپیتالیزم شتێکی تر نیە. تا کاتێک سیستمەکانی پێش سەرمایەداری، ئابوری دەرەبەگایەتی وە یا نیوە فیئۆداڵی بەسەر بەشیک لە دونیادا باڵادەستی هەبوو، بۆ نمونە وەک ئێرانی پیش چاکسازی زەوی لە دەیەی ٤٠ی هەتاویدا (دەیەیی١٩٦٠م.و)، ئاسۆی گەشەی سەرمایەداری و زۆرێک لە ڕیفۆرمەکانی بۆرژوازی لە کۆمەڵگە داخراوە فیئۆداڵیزمەکاندا توانای ئەنجامدانی هەبوو بەڵام ئەمڕۆ لە هیچ جێگەیەکی جیهاندا چاوەڕوانیەکی وا بونی نیە. ئەم واقعیەتە نەک تەنها بۆ ئازادی و ڕزگاری بەڵکو هەرجۆرە باشبونیکی جدی وتاڕادەیەک قوڵ وپایەدار لە بارودۆخی جەماوەری خەڵکدا گرێی خورادوە بە خەباتی دژی کاپیتالیستی چینی کرێکارەوە. نەوەدونۆ لەسەدەکانی جیهان لەبەرامبەر لەسەدا یەکەکەی سەرمایەدارەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو و ئۆبجەکتیڤ لە ڕوانگەی ئابوری سیاسی سەردەمی ئێمەدا، ڕێگایەکی ڕزگاربونی تریان جگە لە سۆشیالیزم نیە. کۆمەڵگاکان بەخیرایی پڕۆلیتاریزە دەبنەوە، سەروەت وسامان زیاتر و زیاتر لە ئاستێکی سەرسوڕهێنەردا لەدەستی کەمینەیەکی کۆمەڵگادا کۆدەبێتەوە و چینی ناوەڕاست بەخێرای بەرەو ڕیزەکانی پڕۆلیتاریا خلۆردەبێتەوە. نەوەدونۆ لە سەدی خەڵک لە ئێران وهەموو وڵاتان، چاوەڕوانیەکیان جگە لەئاسۆی چینی کرێکار، وە ڕێگایەکی تر جگە لەسۆسیالیزم، بۆ ڕزگاری وئازادی و بۆ گەڕانەوە بۆ شوناسی ئینسانی خۆیان نیە. سۆسیالیزم تەنها ڕیگای مرۆڤایەتیە لەپێناو “گەڕانەوە لە ئاین، خێزان، دەوڵەت، و..هتد بۆ بونی ئینسانی، یانی بونی کۆمەڵایەتی خۆی”. ئەمڕۆ مرۆڤایەتی تەنانەت بۆ پێشگرتن لە وێرانبونی گۆی زەوی ئەبێت بەڕیزەکانی پڕۆلیتاریاوە پەیوەستبن بۆ خەبات لەدژی کاپیتالیزم.

هیومانیزمی کۆمۆنیستی لە شەقامدا

ئەو ڕاستیانە هیومانیزمی کۆمۆنیستی نەک تەنها لە تیئۆری و جیهانبینی وهەڵوێست گرتنە سیاسیەکاندا بەڵکو لە پراتیکی ڕۆژانەی کۆمۆنیستەکاندا زیاتر لە هەرکاتیکی تر بەرجەستە وحەیاتی دەکاتەوە. کۆمۆنیزم بەدڵیەوە دەچێتە شەقامەکان و دڵی کۆمۆنیزم بۆ مرۆڤایەتی لێئەدات. هەندێک کۆمۆنیست هەن کە لەگەڵ تایبەتمەندی هیومانیزمی سۆسیالیستی وکۆمۆنیستیدا کێشەیەکیان نیە بەڵام ئاکامی بانگەشە – پراتیکیەکەی قبوڵ ناکەن. گوایە بانگەشەکردنی دروشمە ئینسانیەکان و چواندنی شۆڕش وحکومەتی کرێکاریی بە ئینسانیەت، تایبەتمەندی چینایەتی کۆمۆنیزم دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دەیڕوشێنێت. بەڵام ئەمە تەنها دەتوانێت مایەی نیگەرانی گروپە ئایدۆلۆژیەکان بێت کە “پراتیکێکی” تریان جگەلە دوبارە کردنەوەی دۆگمە فکریەکانیان نیە. ئەو گروپانەی کە لەگەڵ کەمپینی کۆمۆنیستەکان لە دژی ئاین و لەدژی حیجاب و لەدژی هەر کێشەیەکی تر جگە لە “دژایەتی چەوساندنەوە” کێشەیان هەیە، ئەو پرسانە بەدیموکرایک وناسۆسیالیستی دەزانن.

کۆمۆنیزمی کرێکاریی نەک تەنها نزیکایەتیەکی لەگەڵ ئەم گروپانەدا نیە بەڵکو خاڵی ڕوبەڕوبونەوەیە لەگەڵیاندا. تەوەری پراتیکی کۆمۆنیزمی کرێکاریی جەماوەریکردنەوەی سۆسیالیزم ومسۆگەرکردنی کاریگەری وهەژمونی چینی کرێکارە لەئاستی کۆمەڵگەدا. چینی کرێکار تەنها بە جێگیربونی لە لوتکەی کۆمەڵگادا، لەڕیزی پێشەوەی نەوەدونۆ لەسەدەکان و خەبات لە دژی یەک لەسەدەکان، ئەتوانێت خۆی وکۆمەڵگە ڕزگاربکات. وە ئەمە پێویستی بەبردنی ئامانج وئاسۆ و ناوەڕۆکی کۆمۆنیزم و سۆسیالیزمە بۆ ناو ڕیزەکانی جەماوەری خەڵک. ئەبێت لە کۆمەڵگادا لە ئاستێکی هەرچی فراوانتردا سۆشیالیزم لەگەڵ ئینسانیەت، شۆڕشی سۆشیالیستی لەگەل شۆڕشی ئینسانی، وحکومەتی سۆشیالیستی لەگەڵ حکومەتی ئینسانی پێکەوەگرێبدرێتەوە. ئەبێت دروشمەکانی بناغەی سۆسیالیزم ئینسانە، نە نەتەوەیی نەئاینی حکومەتی ئینسانی، و بژی شۆڕشی ئینسانی بۆ کۆمەڵگەی ئینسانی، هەموو کۆمەڵگا بگرێتەوە. ئەبێت نەک تەنها لەناو کۆمۆنیستەکان، هەڵسوڕانی چەپ وچەپی کۆمەڵایەتیدا بەڵکو لەناو بەشی هەرچی فراوانتر لەکۆمەڵگاو جەماوەری خەڵک سۆشیالیزم وجمهوری سۆشیالیستی لەگەڵ ئینسانیەت وحکومەتی ئینسانیدا لێکهەڵپێکرێنەوە.
ئینسانیەتی کۆمۆنیستی دژە تێزی دوژمنایەتی بۆرژوازیە لەگەڵ ئینسایەتدا. حکومەتی بۆرژوازی دژی ئینسانیە و حکومەتی کرێکاریش حکومەتێکی ئینسانیە، بەتایبەت لەجەنگ لەگەڵ دژی ئینسانیترین حکومەتی بۆرژوازی لە ئێرانی ئەمڕۆدا، واتە کۆماری ئیسلامی، ئەبێت بە ئاڵای ئینسانگەرایی کۆمۆنیستی بێتە مەیدان. ئەمە تەنها ڕێگەی ڕێکخستن و ڕابەریکردن و بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەو بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیە کە ئەمڕۆ لە ئیراندا بەڕێکەوتوە. لە دڵی ئەم بزوتنەوەیەدا چینی کرێکار ئەبێت لە چوارچێوەی تەسکی ڕشتەیی بەرهەمهێنەر بێتەدەرەوە، پێبخاتە مەیدانی سیاسەت و بانگەوازکردن و کۆکردنەوەی نەوەدونۆ لە سەدەکان کە لە ژێر باری دەسەڵاتی سەرمایەداراندا ئینسانیەتیان خراوەتە ژێرپێوە، ڕێگای ڕزگاری خۆی و”ڕزگاربونی تەوای مرۆڤایەتی” هەموار بکات. گێڕانی ئەم دەورو نەخشە لەگرەوی هەبون وئامادەیی کاریگەریانەی حیزبی چینایەتی کرێکاراندایە. ئەرکێکە کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی، لە جەرگەی سیاستەکانی و هەڵسوڕانی خەباتکارانەی خۆیدا دایناوە.

کۆتایی

ئەم باسە بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەمە دەستمان پێکرد کە بۆ کۆمۆنیزمی کریکاریی ئینسانیەت و ئینسانگەرایی بەڵگەنەویستە. کەسانێک کە چینایەتیبونی مارکسیزم بە ناکۆک لەگەڵ هیومانیزم دەبینن، وەیان هەرچۆنێک بێت بە ئاکام و ئەنجامگیری سیاسی- کردەیی- بانگەشەیی ئەو، کێشەیان هەیە، ئەگەر بنەچەیان نەگاتەوە بەڕیکخراوەکانی چەپی باو(تەقلیدی – سونەتی)، واتە بە لقەکانی چەپە ناکرێکاریەکانی سەدەی ڕابردو، هەرچۆنێک بێت مارکسیزمەکەیان بەمیراتی لەو چەپەوە وەرگرتوە. سەردەمی ئەم جۆرە بزوتنەوانە و”مارکسیزمی”هاوشێوەی ئەمانە زۆردەمێکە بەسەرچوە. بۆ خۆجیاکردنەوە لە چەپی ناکرێکاری ئەبێت بەئاڵای “هیومانیزمی سۆشیالیستی وسۆشیالیزمی ئینسانیەوە” بێنەمەیدان. ئێمە ئەرکمانە کە جەوهەری هیومانیزمی سۆشیالیزم بەکەسانێک کە خۆیان بەمارکسیست ئەزانن وە ناوەڕکی سۆشیالیستیانەی هیومانیزم بەجەماوەری خەڵکێک، کە ئەبێت ئینسان دۆستیەکەیان بە پێشمەرج وەربگیرێت، پیشان بدەین. ئەرکی یەکەم لە بنچینەدا تیئۆریە مەیدانی ئەویش ئەو بزوتنەوەی چەپە، چەپی ڕیکخراو و چەپی کۆمەڵایەتییە، وە ئەرکی دوهەم لەبنەڕەتدا سیاسی- بابگەشەیی- پراتیکیە و دەبێت لە پانتایی کۆمەڵگەدا ببرێتە پێشەوە. ئەم دوو لایەنە تەواکەری یەکترن و پێکەوە بەستراون، بەڵام قبوڵنەکردنی جیاوازی ئەم دوانە و بەیەک وەرگرتنیان هەڵەیەکی زەقی میتۆدلۆژیە(مەنهەجی) کە نەچەپی کۆمەڵایەتی وهەڵسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ مەیلەکانی چەپ بە مارکسیزم وکۆمۆنیزم قایل دەکات وە نەدەگات بە پێویستبون وخۆشەویستی جەماوەریانەی کۆمۆنیزم.
کۆمۆنیستەکان ئەبێت بزانن کە لەکوێدا بە مێشکی کۆمۆمیزم و لەکوێدا بە دڵی کۆمۆنیزمەوە بێنە مەیدان. لەکوێدا بەرگری لە تیئۆری مارکسیسم بکەن و لە کوێدا لە هیومانیزمی کۆمۆنیستی. ئەبێت بزانێت مەیدانی جەنگی تیئۆری کامەیە و جەنگی سیاسی کامەیە. کارکردن بەم مەسەلەیە و پەیڕەویکردن لێی لە مەیدانە جۆربەجۆرەکانی خەبات وتێکۆشاندا ڕێگایەک و ڕەوشێکە کە تا ئێستا حیزبی ئێمە پەیڕەوی لێکردوە و پێشڕەویەکان و دەستکەوتە تیۆری و پراکتیکیەکانی تا ئیستای حیزبی ئێمە قەرزاری ئەم میتۆدۆلۆژیەیە. بەکاربردن و درێژەپێدانی ئەم کارە بەتایبەت لە بارودۆخی ئێستادا و لەدڵی ئەو بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیەی کە لە دەی مانگی جەنیوەریەوە دەستیپێکردوە نەخشێکی چارەنوسسازو حەیاتی دەبێت لە دابینکردنی هەژمون و ئۆتۆریتە و ڕابەری حیزب لەناو بزوتنەوەی چەپ و بزوتنەوەی سەرنگونکردنی ڕژێمدا.

وەرگێڕانی لە فارسیەوە: کاوە عومەر
پێداچونەوە: هیوا ئەحمەد

ئەم بابەتە بەزمانی فارسی لە ژمارە٧٥٨ بڵاکراوەی ئەنتەرنسیۆناڵ دا بلاوکراوەتەوە
٣١\٤\٢٠١٨




کارڵ مارکس پاش ٢٠٠ ساڵ: پێنج ئایدیای بنەڕەتی

 

نووسینی: ئاژانسی فرانس پرێس
وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

—————————————-

 

لەدیدی خەڵکانێکەوە ڕێبازێکی دادپەروەرانەیە بۆ کۆمەڵگە، لە ڕوانگەی خەڵکانێکی تریشەوە بنەمای دەرکەوتنی ڕژێمە تۆتالیتارەکانە. مارکسیزم بە ڕۆشنی خۆی بەیان کردووە لە لە مانیفێستی کۆمۆنیست و هەر سێ بەشەکەی کاپیتالدا.

گرنگ بەلای” کارڵ مارکس”ەوە بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسی بوو لەلایەن کرێکارانەوە

بیرمەند و سیاسەتمەداری فەرەنسی ڕایموند ئارون نووسیتی: ” دەکرێت شرۆڤەی کارەکانی کارڵ مارکس بکرێت لە پێنج خولەک، پێنج کاتژمێر، پێنج ساڵ یان نیو سەدەدا”
لێرەدا هەر پێنج کاکڵە فکرێکەی بیرمەندی کاریگەری ئەڵمانی دەخەینە ڕوو لە یادی دووسەد ساڵەی لە دایکبونیدا.

” خەباتی چینایەتی”

لە مانیفێستی کۆمۆنیست هاتووە، کەلەگەڵ ئەنگڵز لە ١٨٤٨ نووسیویانە: ” مێژوی کۆمەڵگە، مێژوی خەباتی چینایەتی بووە.”
مارکس بڕوای وابوو خەباتی بنەڕەتی لە نێوان بەشەرەکان خەباتە لە دژی دەسەڵات کەلەلایەن بۆرژوازییەوە بەڕێوەدەبرێت و دەستی گرتووە بەسەر هۆکارەکانی بەرهەمهێناندا وەکوو کارگەکان و کێڵگەکان و کانزاکاندا، چینی کرێکار یان پرۆلیتاریا ناچارە بە فرۆشتنی هێزی کاری.
لە دیدی مارکسدا ئەم ململانێیەی نێوجەرگەی سەرمایەداری – کۆیلە دژ خاوەن کۆیلە، جوتیار دژ بەدەرەبەگ و کرێکار دژ بە خاوەنکار بەناچاری ئەم سیستمە لە ناودەچێت و بەدوای خۆیدا سۆشیالیزم وەدی دێنێت و لە کۆتایشدا کۆمۆنیزم جێکەوتە دەبێت.

” دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا”

ئەم فکرەیە لە داهێنانی سۆشیالیستی شۆڕشگێڕ ” جۆزێف وایدەمایەر” بوو کە پاشتر مارکس و ئینجڵز تەبەنییان کرد کە ئامانج لێی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسییە لەلایەن چینی کرێکارەوە.
قۆناغێکە تێیدا گوزەر دەکرێت لە سەرمایەدارییەوە بۆ کۆمۆنیزم کە هەموو ئامرازەکانی بەرهەمهێنان لە بواری تایبەتەوە دەگۆڕدرێت بۆ بواری گشتی، بەڵام هێشتا دەوڵەت هەرماوە . واتە سەرکوتکردنی “بەرەی دژە شۆڕش” وەک ئەوەی بەلشەفێکانی ڕووس پێی هەستان لە ١٩١٨.
لینین لەو بارەوە نووسیتی: ” پارێزگاریکردن و زەمانەتکردنی سەرکەوتنەکان لە ڕێی توندو تیژییەوە” هەر بۆیە پاش شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ دەسەڵات بەئاراستەی سەرکوتکردندا ڕۆشت.

“کۆمۆنیزم”

مارکس و ئەنجڵز پێکەوە لە ساڵی ١٨٤٨مانیفێستی کۆمۆنیستیان نووسی، لە کاتی وروژانی شۆڕشەکانی ئەوروپا.
لە ١٨٧٢ بەشێوەیەکی بەربڵاو کەوتە بەردەستی خوێنەران و لە سەدەی بیستیشدا وەکوو کانونی سۆڤیاتاتەکان پەیڕەوکرا.
ئامانج بە لای مارکسەوە بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسیە لەلایەن چینی کرێکارەوە و نەهێشتنی موڵکدارێتی تایبەت وە لەکۆتاییدا بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی بێ چین.
بەپێی تیۆری ماتریالیزمی مێژویی مارکس، کۆمەڵگا بە شەش قۆناخداتێدەپەڕێ: کۆمۆنەی سەرەتایی، کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی، سەرمایەداری، سۆشیالیستی لە کۆتایشدا کۆمۆنیزمی زانستی بێ دەوڵەت.
لەڕاستیدا، نەهێشتنی موڵکدارێتی تایبەت و دەستگرتن بەسەر زەوییە کشتوکاڵێکاندا بوو بە هۆکاری مردنی ملیۆنەها کەس، بەتایبەت لەسەردەمی دەسەڵاتی جۆزێف ستالین لە ڕوسیاو ماوتسی تۆنگ لە چاینە.

“نێونەتەوەیی – ئینتەرناسیۆنالیزم”

” کرێکارانی جیهان یەکگرن” بەناوبنگترین و پڕکۆدەنگترین هاوارە، کە لە کۆتایی مانیفێستدا بانگەواز دەکات بۆ بنیات نانی سیستمێکی سیاسی کە سنوورە نەتەوەییەکان ببەزێنێ.
ئەم بیرۆکەیە لەناو جەرگەی ئینتەرناسیۆناڵی سۆڤیەتدا توانی پەل بهاوێ بۆ دوورترین وڵاتەکان لە ڕووی جۆگرافیاوەو چارەنووسیان لەیەک گرێبدات وەکوو: یەکێتی سۆڤیەت، ڤێتنام و کوبا، هەروەها هێزە چەکدارە شۆڕشگێرەکانی کۆلۆمبیا ( FARC ) یان پارتی کرێکارانی کوردستان ( PKK ) هەروەها بزووتنەوەکانی دژی عەولەمە – anti-globalization movements- .

” تلیاکی گەلان “

مارکس پێی وابوو ئاین وەکوو تلیاکە، یارمەتی چەوساوەکان دەدات بۆ تەحەمولکردنی هەژاری و نەهامەتێکانیان لە بەرانبەر خەونێکی جواندا.
ئەم وتەیە کە بەزۆری دەوترێتەوە ” ئاین تلیاکی گەلانە” لە بنەڕەتدا لە پێشەکی کتێبێکی مارکسدا هاتووە بە ناوی: ” بەشدارییەکی ڕەخنەگرانە لە فەلسەفەی هیگل بۆ حەق “.
وتەکە بەتەواوی لێرەدا دەنووسین: ” ئاین هەناسەی خەڵکی چەوساوەیە، دڵی دونیایەکی بێ دڵە، ڕۆحی بارودۆخێکی بێ ڕۆحە، ئاین تلیاکی گەلانە”.
ئەم ئایدیایە وەک بیانویەک زۆر دڕندانە بەکار هێنرا دژی ئاینەکان لە ڕوسیا و چاینە و ئەوروپای ڕۆژهەڵات.
بەشێک لە خەڵکی سێکیولار ئاماژە بەوەدەکەن کەوا مارکس پێیوابووە ئاین یەکێکە لە هۆکارەکانی کۆیلایەتی پرۆلیتاریا، ڕەنگە مارکس سەری لەوە سوڕبمێنێ کە چۆن ئاتەئیزمی ڕادیکاڵ بۆتە پرەنسیپێکی بنەڕەتی لە ڕژێمە کۆمۆنیستێکاندا.

مەی ١٠، ٢٠١٨
سەرچاوە:

https://www.ndtv.com/world-news/karl-marx-200-years-on-five-core-ideas-1847487

ئەم بابەتە لە ژمارەی 1128 ی ٢٢ی ئەیاری ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان بڵاوبۆتەوە.




لە ساڵی مارکسدا … نووسینی: نوری بەشیر

دنیا لەهەموو کات زیاتر پێویستی بە مارکس و کۆمۆنیزمە!
—————-

ئەمساڵ لە ٥/٥ دا دنیا باوەشی بۆ بیرمەندێکی مرۆڤایەتی کردەوە، کەسایەتیەک کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی زۆربەی کۆمەڵگە دەکات و لە گۆشە نیگای چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵگە کە زۆربەی زۆری کۆمەڵگە پێکدەهێنێت کە چینی کرێکارە وەک چینێکی شۆڕشگێڕ دەوری سەرەکی هەیە لە ئاڵوگۆڕی ریشەیی و شۆڕشگێڕانە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازادو یەکسان، ئەویش کارڵ مارکسە.

باوەشکردنەوەی دنیا بۆ مارکس و دووبارە گەڕانەوە و رووهێنانی کۆمەڵگە بۆ چەپ و کۆمۆنیزم، لەلایەکەوە بەرهەمی فاسدبوونی رۆژ بەرۆژ زیاتری نیزامی دیلهێنەری سەرمایەدارییە بەهەموو بەرگ و مۆدیل و شێوەکانیەوە، بەرهەمی بنبەستی سەرمایەدارییە لە وەڵام دانەوە بەو قەیرانە قوڵ و سەراپاگیرە و لێکەوتەکانی، لە هەژاری و برسێتی و بەرینبوونەوەی بێکاری و جەنگ و تیرۆریزم و نائەمنی و دەیان دەردو موسیبەتی تر… لەلایەکی تریشەوە راست و دروست بوونی لکێدانەوەو بۆچوونەکان و تیزەکانی مارکسە، لەسەر کۆمەڵگەی سەرمایەداری…
بانگەشەکانی تیۆریسێۆنە بۆرژوازییەکان، کە بەدوای شکستی بلۆکی شەرقدا جاڕی” کۆتایی مێژوویان” دا، بانگەوازی دنیای” ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی دیکتاتۆریەکانیان ” راگەیاند… بەکردەوە نەک پوچی خۆی سەلماند، بەڵکو ئەوە راستیەشی سەلماندەوە کە تا نیزامی سەرمایەداری و شێوە بەرهەمهێنانی سەرمایەداری هەبێت… ململانێی چینایەتی، تایبەتمەندی کۆمەڵگەیەو مێژووی کۆمەڵگەش مێژووی بەرامبەرکێی چینی کرێکاریی کرێگرتەیە لەبەرامبەر بە نیزامی سەرەوخواری سەرمایەدارییدا… جەنگ و کوشتار، دیکتاتۆریەتی شاراوەی دەسەڵات و سەرمایە لە ئەمریکاو ئەوروپادا، تا دیکتاتۆریەتی بێ پەردەی دەسەڵاتی رژێمەکانی ئەمریکای لاتین و وڵاتانی ئەفریقیاو ئاسیا… لە تایبەتمەندیەکانی نیزامی سەرمایەدارین و جەنگ و کوشتار و نائەمنی و تیرۆر، تەنها دەتوانێت دەرهاویشتەو یەکێک لە لێکەتەکانی خودی ئەم نیزامە چاوچنۆکە بێت… ئەم دەورانە دەورانی بەکردەوە داکوژانی هەموو ئەو تێزو بۆچوونە دژە مارکسیانەیە، کە چەندەی توانیان ویستیان دنیای پێ گێژبکەن و ماهیەتی چینایەتی چاوچنۆکانەی سەرمایەداری دابپۆشن… بەڵام لەدڵی خودی ئەم نیزامەدا، چینی کرێکار و بێبەشان، ئۆردوی بێ ئەژماری دژی جەنگ و تیرۆریزم، خوازیارانی دنیایەکی تر… ئەمڕۆ چاویان لە چەپ و کۆمۆنیزم و مارکسیزمە، وێڵی ئازادی و بەرابەرین… پێشوازی لە دوو سەد ساڵەی یادی مارکسدا، پێشوازییە لە یادی و رۆڵی خەباتکارانەی مارکس لەهەموو زەمینەکانی فەلسەفەو سیاسەت، فکر و تیۆری شۆرشگێرانە، پراکتیکی کۆمۆنیستی و کاری ڕێکخراوەیی، وە دووبارە بەدەستەوەگرتنی مانیڤێستی کۆمۆنیستە.

بەڵێ پاش ٢٠٠ ساڵ لەدایک بوونی مارکس و سەرهەڵدان و کۆتاییهاتنی جەنگی ساردو هاتوهاوار و جاڕی سەرجەم بۆرژوازی و دەوڵەت و بیرمەندو دەسەڵاتەکانیان بۆ مەرگی مارکس و کۆمۆنیزم، جاڕی ناساندنی سیستەمی سەرمایەداری بەدوا نیزام و بە ئەبەدی و ئەزەلی نیشاندان و هەوڵدان بۆ رتوشی دیموکراسی و بازاڕی ئازادو پەرلەمان و دنیای یەک قوتبیەکەیان بەنەمری و هەتا هەتایی، بەڵام ئەمساڵ لە ” مارکس ٢٠٠ ” دا هیچ جێگایەک بۆ ئەو پڕوپاگەندە و چەواشەکارییە دژی کرێکارو خەڵکی مەشمەینەتی کۆمەڵگەیە نەمایەوە، تەنانەت ئەوە تەنها داواکاری و باسی کۆمۆنیستەکان و کرێکارانی پێشڕەو زۆرێک لە کەسایەتیەکان نین لەدنیادا باسی مارکس و تیۆرییەکان و رێگاچارەی ئەو دەکەن لەبەرامبەر ئەزمەی سەرمایەداریدا، بەڵکو ئەوە خودی بیرمەندانی سەرمایەداریشە کە قەیرانە دەورەییەکان یەخەیان دەگرێت و لە دابەزینی قازانج و ترسی دەسەڵاتەکانیان، لە هەوڵی داشکاندنەوەی بەسەر کۆمەڵگەدا لە بێکارکردن و کرێی کەم و برسیکردنی کۆمەڵگە بۆ مانەوەی خۆیان پەنا بۆ مارکس و راستی و دروستی تیۆری ئابوری مارکس دەبەن کە راست و دروستی وتووە و دەگەڕێنەوە بۆی. دەیانەوێت مارکس تەنیا بە بیرمەند، فەیلەسوف، ئابوری ناس، زانا و نوسەر و بلیمەت بناسێنن و هەلومەرجی ئەزمەکانی خۆیانی پێ لێکبدەنەوە و بەمە دەیانەوێت مارکس لە راستی خۆی داماڵن لە پەیوەندیەکی توند و هەڵپێکاوی لەگەڵ چینی کرێکار و شۆڕشگێڕێتی چینایەتی بۆ ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگەی سەرمایەداری بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازادو یەکسانی کۆمۆنیستی.

ئەگەرچی ٦- ٧ مانگی پێشوو ناوی مارکس و راستی تیۆریەکانی مارکس تایتڵی سەرەکی زۆرێک لە میدیا جیهانیەکانی داگرتبوو تا یادی لەدایک بوونەکەی وە کۆمەڵێک چالاکی زۆری جۆراوجۆر خرابووە دەستورەوەو لە نوسینێکی ئاخری مانگی ئەپریل دا ئیشارەم پێدا و لە ٥ ئایاردا زۆرێک لە چالاکی و باسی جۆراوجۆری سیاسی و تیۆریکی لەسەر مارکس و باسەکانی و ژیاننامەی خراونەتە ڕوو، وە بەشێوەی فەرمی پولێکی بەریدی تایبەت بە وێنەی مارکسەوە لە ئەلمانیا بڵابۆتەوە. هەروەها شاری تریر بۆ پەردە هەڵماڵین لەسەر پەیکەرە گەورەکەی مارکس کە لەوڵاتی چین دروستکراوە بووە نمایشی مارکس و کۆمۆنیزم و لەشوێنی جۆراوجۆرەوە خەڵک ئامادەبوون، وە کۆمەڵێک چالاکی تاکو کۆتایی ئایار لە یادی مارکسدا ئەنجام دەدرێت.

هەر کەسێک چاوێکی خێرا بە پەیجی گاردیانی بەریتانیدا بگێڕێت بە خێرایی بۆی دەردەکەوێت کە جێگاو رێگای مارکس پاش لە دوو سەدە لەدەمی زۆرێک لە نوسەران و بیرمەندانێکی دنیاوە لەسەر نیزامی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری و هەژاری و برسیکردنی کۆمەڵگە راستیەکی حاشا هەڵنەگرەو هەر ئەوەشە لەجیهاندا روو هێنان بۆ مارکس و خوێندنەوەو لەچاپدانەوەی بابەتەکانی مارکس لە کاپیتاڵ و مانیڤێست و تێزەکانی فیورباخ و ئایدۆلۆژی ئەڵمانی و هەژاری فەلسەفەو… لە چاپدانەوەو بڵاوبوونەوەی روو لەزیادبوون و بەردەوامیدایە، ئەوە جیا لە ئیکۆنۆمیست و ئیندپێندنت و رادیۆ و تەلەفزیۆنی جۆراجۆر لە ئاستی دنیادا بابەتی تایبەتیان بڵاوکردۆتەوەو هەتا زۆرێک لە لایەنگرانی سیستەمی سەرمایەداری هێناوەتە قسە کە ناتوانن راستەوخۆ رەخنە لەمارکس بگرن، بەڵام شەرمنۆکانە باسی ئەوە دەکەن کە هەندێک لە شتەکانی مارکس راستە.

بەڵام هێشتا هەموو ئەوانە وەڵامدەرەوەی راستیەکان نین لەسەر مارکس وەک بیرمەندێکی چینێکی دیاریکراو چینێکی شوڕشگێڕ کە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا مەوجودە، بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە، شانبەشانی ئەنگڵز پێکەوە کاریان کردووە، دەیانەوێت کە تەنیا وەک کەسایەتیەکی جیهانی و بیرمەندێکی بێ مونافسی جیهانی لەسەر تیۆری ئابوری و قەیرانەکان باسی بکەن، بەڵام نایانەوێت ئەو رێگایەی کە خستویەتیە بەردەم کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆ دەرچوون لە قەیران و برسیکردنی ئینسانەکان و شەڕو کاولکاری کە بەڕۆشنی لەمانیڤێستی حزبی کۆمۆنیست و تێزەکانی دەربارەی فیورباخ باسی کردووە، باسی بکەن، واتە تا ئەو جێگایە دەیانەوێت وا باسی بکەن کە دایبڕن لەچینی کرێکارو ئاڵوگۆڕێک کەپێویستە لەدنیای سەرمایەداریدا رووبدات، واتە وەڵامدانەوە لە دیدگای چینێکەوە کە هەموو بەرهەمهێنانی کۆمەڵگە ئەو بەرهەمی دەهێنێت و کەڵەکەی دەکات.

بەڵام لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ بیرمەندێک بەوێنەی مارکس لە یادەوەریەکەیدا جێگاو رێگای بەرزو مەزن رانەگیراوە، هەر ئەم دەیەیی ئەزمەی سەرمایەداری و هەوڵی سەرمایەدارن بۆ شکاندنەوەی ئەزمەکانیان بەسەر چینی کرێكارو بێکارکردن و نانەوەی شەڕو کوشتار و لەبەرامبەریدا بوونی ناڕەزایەتی فراوان لەدنیا و بێزاری زۆربەی خەڵكی کۆمەڵگە لە دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی بۆرژوازی و نەفرەت لە هەڵبژاردن و شەڕو کوشتاریان، نیشانەی زیندوویی تێکەڵبوونی مارکس و تیۆریەکانی مارکسە بۆ ئاڵوگۆڕی ریشەیی کۆمەڵگە بۆ سۆشیالیزم، کە ئەویش بە چینی کرێکاری هوشیارو رێکخراو دەکرێت. هاتنەوەی مارکس و گرنگی دەورو جێگای مارکس بەمانای گرنگی دەورو جێگای ئەو چینە کۆمەڵایەتیەش دێت کە دەتوانێ ئەو ئاڵوگۆڕە بەوجود بهێنێت و مارکس بەرۆشنی نیشانی داوە، هەموو ئەوانە راستی زەرورەتی مارکس و کۆمۆنیزم دەخوازێ لەساڵی ٢٠١٨ دا کە وەک ساڵی مارکس ناسراوە کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر پێویستیەتی.
١٣/٥/٢٠١٨




ساڵی مارکس ساڵی گەڕانەوەی شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکارە … نوری بەشیر

دەیەیی رابردوودا لە دنیادا بەردەوام قسە بوو لەسەر لەگەڕانەوەی مارکس و دنیا پێویستی بە مارکسە و مارکس راست بوو و ئێمە دەمانەوێت دنیا بگۆڕین بە وێنەی مارکسەوە.
دەکرا لەو ماوەیەدا باسەکانی مارکس و لەچاپدانەوەی سەرچاوەکانی مارکس لە مانیڤێست و کاپیتاڵ و بیۆگرافی مارکس و دانانی ناوی ئەو لە پێشبڕكێی بیرمەندانی دنیا و روولەسەری خوێندنەوەی سەرچاوەکانی مارکس و شانۆگەری مارکس لە سۆهۆ و فیلمی کارل مارکسی لاوو بەردوام تەرجومەکردنی سەرچاوەکانی بەزمانی جۆراوجۆری دنیا و کاپیتاڵ و مانیڤێست یەكێک لە پڕ فرۆشترین کتێبەکان بوو، کە لاپەڕەی سەرەوەی میدیاکانی دادەگرت.
هەروەها زۆرێک لە کەسایەتی ناودار تا دەگاتە مامۆستایانی زانکۆکان و کەسایەتی کۆمپانیاو بانکە جیهانیەکان باسی کاپیتاڵ و دروستی باسەکانی مارکسیان لەسەر ئابوری و قەیرانەکانی سەرمایەدارییان باسکردووە .

قەیرانێکی سەرمایەداری کە لە ساڵی ٢٠٠٨ وە دەستی پێکردووە و یەخەی سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیان و سەرتاپای سیستەمەکەی داگرتووە، بە کردەوە مارکس و تیۆر و باس و رێگا چارەی ئەویان لە لێکۆلێنەوەکان و دانپیانانەکانی ئەزمەو رێگا چارەی شۆڕشگێڕانەی تیۆری مارکس بۆ دنیای سەرمایەداری ساڵی ٢٠١٨ ی بەکردەوە کردە ساڵی مارکس، ئەمە تەنها لەچوارچێوەی میدیاکاندا نەمایەوە وەک ساڵانی رابردوو کە لاپەڕەکانی گاردیان و BBC و ئیکۆنۆمیست و ئیندپێندنت و دەیان میدیای تری جیهانی گرتبۆوە، بەڵکو بە کردەوە بووەتە گفتوگۆیەکی فراوان و پراکتیکی گەورە و نمایشی ئاشکراو روو بەدەرەوە لەچەند مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ وە تاکو ئێستا.

٥/٥/٢٠١٨ یادی ٢٠٠ ساڵەی لەدایک بوونی مارکسە کە دنیای لەبەردەم چالاکی جۆراوجۆردا داناوە لەوانە؛ لە شاری “تریر”ی ئەڵمانیا کە لە ٥/٥/١٨١٨ لەدایک بووە هەر لەلاوێتیەوە لەسەر باسە رەخنەییەکانی لە ئەڵمانیا وەدەرنراوەو ماوەیەک لە فەرەنسا و دوایی لە بەلجیکا بووەو،دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیاو فەرەنسا و دواجار لە لەندەن دەگیرسێتەوە و بە ژیانێکی کۆلەمەرگی و هەژاری خێزانەیەکی و لەگەڵ فردریک ئەنگلزی هاوڕێی درێژە بە کارە سیاسی و ئابوری و کۆمۆنیستیەکانیان دەدەن.

باسی مارکس ٢٠٠ بووەتە گەورەترین باسی ئەو شارەو ئەڵمانیا و جیهان کە لەناوەندی ئەو شارەدا جگە لەوەی کە پەیکەرێکی ٢.٦ مەتری لە برۆنز بۆ کراوەو قەرارە لە ٥ی ئایاردا پەردەی لەسەر لابدرێت وئەم پەیکەرە لەلایەن وڵاتی چینەوە بە هەدیە بۆ یادی ٢٠٠ ساڵەی مارکس ئامادە کراوە و نموونەیەکی تەختەیی پێشتری ئەم پەیکەرە پێشکەش کراوە.
هەروەها لە ١٩ی مارسدا ترافیک لایتی شەقامی ئەو شارەی ئەڵمانیا کە ناوی تریرەو مارکسی تێدا لە دایک بووە وێنەی مارکس لە ناو ترافیک لایتەکەو لە تراڤیکی سوردا مارکس هەردوو دەستی کراوەتەوەو ئیشارەتە بە وەستان.
هەروەها ئیشارەتی سەوزی ترافیکەکەش بەهەمان شێوە وێنەکەی تێدا دەبینرێت کە وێنەی کتێبی کاپیتاڵەکەی بەدەستەوەیەوەو ئیشارەتە بۆ ڕۆیشتن.
هەروەها وێنەی مارکس خراوەتە سەر پارەی یۆرۆ و ژمارە سفری خراوەتە سەر کە نموونەیەکە بۆ پارەو لەسەرەتاوە پێنج هەزار خراوەتە بازاڕەوە، لەبەر ئەوەی داواکاری زۆری لەسەر بووە بەزویی لەبازاڕدا نەماوە.
Marx

ئەم پارەیەی یۆرۆیە لایەن کۆمپانیایەکی سیاحیەوە خراوەتە بازاڕەوە کە قەرارە تا ئاخری ئەم مانگە بیست هەزار دانەی تری لێ چاپ بکرێت و نرخەکەی لەبازاڕدا چۆتە سێ یۆرۆ. ئەم یۆرۆیە بە ” یۆرۆی مارکس ” ناسراوە و ناوی ئەو وێنەی ئەوی لەسەرە.
جگە لەمانە وێنەکەیان لەسەر موستیلەش بۆ جوانکاری و لەبیرنەکردن بۆ یادی ٢٠٠ ساڵەی هەڵکەندووەو لە دوکانەکانی شتومەکی تۆریستەکان دەفرۆشرێت.
هەروەها لە ٨ تا ی١٢ مارسیش لە زانکۆی بەرلین ژمارەیەک بەرنامەی جۆراوجۆر ئەنجامدارا.
Marx_euro

لە مۆزەخانەی شاری راینی ئەڵمانیا قەرارە ٥ی مانگ نماشیگایەک لەژێر ناونیشانی ” ژیاننامە، نوسراوەکان، زمان و بیۆگرافی” مارکس پێشەکەش بکرێت کە زیاتر لە ١٠٠ دەزگا لە ١٠ وڵاتی جۆراو جۆرەوە نمایشی شتەکانی مارکس لەو وڵاتانەی کە تێیدا بووە پیشەکەش بکەن.
رێکخەرانی ئەو نماشگایە دەیانەوێت بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش و زیندوو چالاکیەکانیان پێشکەش بکەن هەر لە شاری تریر کە لەدایک بووە هەتا بۆن، بەرلین، پاریس، برۆکسل و لەندەن کە قەرارە ١٢٠ وتار بێژو کۆنفراس لەخۆی بگرێت.

يورجن هيريس لە بەشی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی بەرلین برانبورغ بۆ زانست و مرۆڤایەتی کە سەرنوسەرە لە مارکس – ئەنگلز جيسام توسجابی کە گەورەترین بەرهەمەکانی مارکس وئەنگلز بەزمانی ئەڵمانی و زمانەکانی تر لە ٢٠ ساڵی رابردوودا بڵاوکردۆتەوەو هیریس کاری لەسەر کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دەستنووسە بڵاو نەکراوەکانی مارکس کردووە.

هەروەها هیریس بۆ دەنگی ” شینخوا ” وتویەتی لە چەندین ساڵی رابردوودا خوێنەرانی سەرچاوە ئەساسیەکانی مارکس روو لەسەرە و خەڵک بە ئاشکرا لەسەر مارکس و داس کەپیتاڵ قسە دەکەن و رۆژنامەنوسانیش زیاتری لەسەر دەنوسن لە میدیاکاندا.
جگە لەمانە کۆنفراسی ئەکادیمی زۆر لەسەر مارکس و تیۆریەکانی دەکرێت و هێریس تاکیدی لەوە کردۆتەوە کە لەمساڵدا سێ ژیاننامەی تایبەتی لەسەر نوسراوەو لەساڵی داهاتوودا زیاتریش دەکرێت.

هەروەها دەزگای رۆزا لۆکسەمبۆرگ کۆمەڵێک خوێندنەوەی لە کاپیتاڵ رێکخستوەو بەشێوەی رێکوپێک لە قوتابخانەی بەهارەی مارکسدا بەشداری کردووەو لاپەڕەیەکی ئەنتەرنێتی بۆ یادی لەدایک بوونەکەی داناوە بەناوی marx200.com
مارکس لە فیلمە دۆکۆمێنتاری و فیلمەکانی ئەڵمانیادا دەرکەوتوە کە ئەڵمانیا و فەرەنساو بەلجیکا لەگەڵ “مارك كارل ماركس” بۆ یەکەمین جار لە میهرەجانی بەرلینی سینەماییدا لە شوباتی ئەمساڵدا بەشداریان تێد اکردوە. وێنەکەی مارکس لەسەر کارتێکی بانکی باوەڕپێکراو کە لە بانکێکی محەلی لە كيمنتس دەرچووە کە ناونیشانی “Das Kapital” لەسەرە بۆ فرۆشتن لە گەورەترین کتێبخانەی دوسڵدۆرف هەیە.

وەک رێنسانسێک لەبەرامبەر ئەزمە جۆراوجۆرەکانی چەند ساڵی رابردوودا لە قەیرانی مالی، جیهانگیری، قەیرانی یۆرۆ و هی تردا خەڵک لە تیۆریەکانی مارکسدا دەگەڕێن بۆ تێگەیشتن و بەدوادا چوون بۆ هەولومەرجی ئێستا.
هیریس تاکید لە تیۆریەکانی مارکس دەکاتەوە کە کاریگەری گەورەی لە سەر ئابوری و زانستی کۆمەڵگا و کاریگەری زۆری لەسەر سیستەمی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەڵمانیای ئێستا هەیە.
هەروەها بۆ یادی ٢٠٠ ساڵەکەی لەبەریتانیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەچەند مانگ لەمەوپێشەوە لاپەڕەکانی میدیاکان لە بی بی سی و گاردیان و ئیندپێندنتی بەریتانی و ئیکۆنۆمیست تا دەگاتە کتێبخانەو لایەنە سۆشیالسیت و زانکۆکان قسەوباس لەسەر ٢٠٠ ساڵەی مارکس و جێگەو رێگەی دەکەن.
زۆرێک لە بانک و کۆمپانیاکان جێگای تیۆری مارکس بەرز دەنرخێنن لە قەیرانی ئابوری سەرمایەداری ئەمڕۆدا هەر بۆیە ئیندپێندنتی بەریتانی لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ دا لە وتارێکدا لە زمانی مارک کارنی ( پارێزگاری بانکی ئینگلتەرە) قسەوباس لەسەر ئەوە دەکات.
Marx_guardian

وە هەریەکە لە کتێبخانەی مارکس و زانکۆی سەواس چەندین چالاکی و کۆڕو سمینارو نمایش دەکەن کە بۆ ٥/٥ لەئاستێکی فراواندا بەبەشداری دەیان کەسایەتی جیاواز لە گۆشەی جۆراوجۆرەوە لە یادی ٢٠٠ ساڵەی مارکسدا باسی تیۆر و باسەکانی دەکەن.

ڕێکخراوی یونیسکۆ لە نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەروەردەو فێرکردن و رۆشنبیریی- لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا لە کۆریای باشوور بریاریداوە کە هەردوو پەرتووکی کەپیتال و مانیفیستی حزبی کۆمۆنیست بکاتە ریزی ئەو نووسراوە کاریگەرانەی کە لە ماوەی سەدەی نۆزدە و بیست گەورەترین کاریگەریان بووە لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و بە دەستکەوتی گەورەی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرین.

ئاخرین کتێبێک لەسەر بیۆگرافی کارل مارکس لەلایەن یۆرگن نفە کە لە ٦٠٠ لاپەڕە پێکهاتووە بڵاوبۆوەو تیایدا نوسیویەتی؛ کام بیرمەند لە دنیادا توانیویەتی دڵی خەڵکی گۆی زەوەی وەک مارکس بە قوڵی جێگا داگیر بکات.
لەگەڵ ئەوەی دنیای سەرمایەداری چ بە بازاڕە ئازادەیەکی و سەرمایەداری دەوڵەتیەوە کە هەموو مەرگی مارکس و کۆمۆنیزمیان راگەیاندبوو، ئێستا خۆیان لەسەر گەڕانەوەی مارکس و زەروورەتی دەنوسن. هەروەها وڵاتانێکی وەک چین و روسیاش بایانداوەتەوە بەلای مارکس و ناتوانن جێگاو رێگای ئەو لە دنیای هاوچەرخی سەدەی ٢١ و پاش دوو سەد ساڵ بخەنە کەنارەوە.

ئەوە هەر چین نیە پەیکەری گەورەی مارکس دەکاتە دیاری، ئەوە لیژنەی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی روسیاشە بەبۆنەی یادی ٢٠٠ ساڵەی مارکسەوە هەیئەتی ناوەندی ڕاسپاردوە بۆ بەرێکخستنی کۆنفراسی زانستی و عەمەلی نێونەتەوەیی و باقی ئۆرگانەکانی لەسەرتاسەری روسیا کە کۆبووەو سمینار و نمایشگا و شادی رابگەیەنن.
بەڵام بە هەموو ئەو راستی و کارانەی لەسەر مارکس لە یادی ٢٠٠ ساڵەی وتراوەو دەوترێت ،هەموو واقعیەتی جێگاو ڕێگای مارکس و بیرو تیۆری مارکس دەرناخات.
بۆ ئێمە کۆمۆنیستەکان ئەو راستیە، کە باسەکان و کارەکان و تیۆریەکانی مارکس هەم تیۆری زانستی و هەم شۆڕشگێڕانەن، ئەو بیرمەندێک نەبوو تەنیا بنووسێت بەبێ ئەوەی شتێک بخاتە بەردەم کۆمەڵگا،بەڵکو ئەو تاکیدی لەوە کردووە کەفەیلەسوفەکانی پێشتر تەفسیری دنیایان بەشێوەی جۆراوجۆر کردووە ، بەڵام گرنگ گۆڕینی دنیایە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتە بەردەم کە ئاڵوگۆڕی ریشەیی لە کۆمەڵگای سەرمایەداری و چینایەتی ئەمڕۆدا بە چینێکی شۆڕشگێڕەوە بەستراوەتەوە کە بەرهەمهێنانی کۆمەڵگا و چەرخەکانی بەرهەمهێنان دەسوڕێنن، ئەویش چینی کرێکاریی وشیارو رێکخراوە لە حزبی چینایەتی خۆیانداو مانیڤێستی حزبی کۆمۆنیستیش بۆ ئەمە نوسراوە.
لێکدانەوە ئابوریە سیاسیەکانی مارکس لە کاپیتاڵدا ئەو رێگایە دەخاتە بەردەم کۆمەڵگا کە سەرمایەداری و هۆکانی بەرهەمهێنان چەندە گەشە بکات و خۆی تازە بکاتەوە بەڵام ناتوانێت لە قەیران رزگاری ببێت چەندەش خۆی سازبداتەوەم دواجار بەهێزی چینی کرێکار دەبێت ژێرەو ژوور بکرێت.

لەکۆتایدا لە یادی ٢٠٠ ساڵەی مارکس و خستنەڕووی دنیا کە پێویستی بە مارکسە و گەڕانەوەی مارکسە، واتە پێویست بوونی ئاڵوگۆڕی دنیا دەگەیەنێت لە دنیای سەرمایەداری ئەزمەگرتووی پڕ لە شەڕو کوشتارو کاولکاری و برسێتی و هەڵاواردن و نەهامەتیەکانی بۆ دنیایەکی ئازادو یەکسان، کە بەدنیایەکی سۆشیالیستی مەیسەر دەبێت، ئەمەش بە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە دەکرێت کە پایەی ئەساسی ئەم ئاڵوگۆڕەش چینی کرێکاریی وشیارو رێکخراوەو جێگاو ڕێگای مارکس لە یادی ٢٠٠ ساڵەی مارکسدا گەڕانەوەی شۆڕشگێڕانەی ئەو چینە دەگەیەنێت.

٢٨/٤/٢٠١٨
نوری بەشیر




مایە پوچی چەپی ئەمریکی … نووسینی: مستەر فیش*

وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

——————

دادپەروەری ئابوری و سیاسی بۆ هەژاران یان ڕەشپێست و ژنان و کرێکاران نایەتە دی لە چوار چێوەی سیستمی جیهانی سەرمایەداریدا. کەمپانیا گەورەکانی سەرمایەداری ( corporate capitalism ) کە لەسەر بنەمای سیاسەتی شوناس و فرەکەلتوری و دادپەروەرییەکی ڕەگەزپەرستانە سیاسەتەکانی خۆی دەشارێتەوە، هەرگیز وچان نادات لە فراوانکردنی نایەکسانی کۆمەڵایەتی و بە سەربازیکردنی بێ سنوور و نەهێشتنی ئازادییە مەدەنێکان و زیادکردنی دامودەزگاکانی چاودێری.

کەمپانیا گەورەکانی سەرمایەداری قابیل بە ڕیفۆرم نییە، لەگەڵ جێگۆڕکێی بەردەوامی خۆیدا. تا زیاتر لیبراڵیزم بە جێگاو ڕێگای چینایەتی خۆی ئاشنا دەبێت، هەوڵ دەدات لەگەڵ ئەو سیستمە کاربکات کە فەیلەسوفی سیاسی شیڵدن ولین ناوی لێناوە ” تۆتالیتاریزمی ئاوەژو inverted totalitarism- “، ئەوا زیاتر تەنگ بە ژیانی ئێمە هەڵدەچنرێت. ئەگەر هەوڵنەدرێت دامودەزگا حکومێکان گشتی بکرێنەوە کە پێک دێت لە بانقەکان و سەرچاوە سروشتێکان و کارگەکانی چەک درووستکردن، ئەوا بە دڵنیاییەوە قوربانییەکی بەردەوامی ئەم دۆخە دەبین.

کەمپانیا گەورەکانی سەرمایەداری سەرو نیشتمانین، هیچ دڵسۆزی و لایەنگریەکی بۆ هیچ دەوڵەت نەتەوەیەک نییە. ئەم سیستمە بەهرەمەندە لە هێزی سەربازی ئەمریکا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورێکانی خۆیدا. لە هەمان کاتدا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زەرەر مەند دەبێت و دام و دەزگا دیموکراتێکانی لەبەر یەک هەڵدەوەشێتەوە، وە ڕێگا بە بنەما ئابورێکانی دەدات کە کۆچ بکەن بۆ ئەو شوێنانەی کە کرێکار وەک کۆیلە بەکار دەهێنرێن.

دەبێت بەرەنگار بوونەوە بەرانبەر بەم کەمینە بازرگانە چەتانە لە ئاستێکی نێونەتەوەیدابێت. دەبێت هاوپەیمانی ساز بکرێت لەگەڵ کرێکارانی سەرتاسەری جیهاندا. دەبێت دژایەتی دامەزراوە لیبراڵێکان بکرێت، بەهەمان شێوە پارتی دیموکرات کە خیانەت لە کرێکاران دەکات. ئەم خیانەتکردنە بوو وای لە فاشیستەکانی ئەوروپا و شوێنەکانی تر کرد کە بجوڵێن. دۆناڵد ترامپ هەرگیز هەڵنەدەبژێردرا ئەگەر ئەم خیانەتە نەبوایە. دەبێت بزوتنەوەیەکی جیهانی بەهێز درووستبکەین بۆ ڕوخاندنی کەمپانیا گەورەکانی سەرمایەداری یان ئەوەتا تۆتالیتاریزمی ئاوەژوو زیاتر گەشەدەکات.

چەپی گومڕا، خۆی خەریککردووە بە شەڕی کەلتوری و سیاسەتی شوناسەوە. تا ئاستێکی زۆر بێئاگایە یان پشتگوێی خستووە ئەولەویەتەکانی سەرمایەداری و خەباتی چینایەتی. تا ئەو کاتەی سەرمایەداری دەسەڵاتدارە، هەموو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی و فەرهەنگێکان ڕووکەشانە دەبێت.
سەرمایەداری، لەناوەڕۆکی خۆیدا بە دوای بە کاڵاکردنەوەی ئینسانەکان و سروشتەوەیە بۆ وەدەستهێنانی قازانج. هەمیشە لە هەوڵی کەمکردنەوەی تێچوی کرێکاردایە، وە لەناوبردنی هەموو ئەو یاسایانەی کە لە پێناو سودی گشتیدایە. بەڵام لەگەڵ وێرانکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، خۆشی دەکەوێت وەکوو هەر مشەخۆرێک کە لەوێوە ژیان دەکات. ئەوەی سەرچاوەی نەهامەتییە، ناتوانێت ئەو پەرۆشیەی نێوان خەڵک بۆ لە ناوبردنی سەرمایەداری لە ناوبەرێت.

“دەیڤد نۆر‌ث” سەرۆکی گشتی پارتی سۆشیالیستی یەکسانی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لەو کاتەی لە نیۆرک قسەمان دەکرد پێکەوە وتی: ” ئەم قەیرانە ڕەهەندێکی جیهانی هەیە، ئەم قەیرانە زاڵە بەسەر بەشێکی گرنگی سیاسەتمەدارانی ئەمریکادا. ئەو کاردانەوانەی کە دەیبینین، گۆڕانکارییەکی سەرسوڕهێنەرانەیە لە دەسەڵاتدارێتی وڵاتدا، لە گۆڕانکارێکانی ژیانی سیاسەتمەداراندا، لە خیتابی سیاسی لاواز و خاڵی لە فیکر، ئەمە لە خۆیدا دەربڕی دۆخی ئڵیتی دەسەڵاتدارە”.

هەروەها وتی: ” دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کەوا تەقینەوەیەکی چینایەتی گەورە لە ئەمریکا بە ڕێوەیە. بڕوام وایە ئەم وڵاتە بەرمیلێکە لە بارودی کۆمەڵایەتی، توڕەبونێکی زۆر هەیە لە بارەی بارودۆخی کار و نایەکسانی کۆمەڵایەتییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت زۆرێک لە پرسیارەکان تێکەڵاو بکرێت، کرێکار لەم وڵاتە بڕوایەکی قوڵی بە مافە دیموکراسییەکان هەیە. ئێمە بە تەواوی ئەو چیرۆکە بە پوچ دەزانین کە پێی وایە کرێکاران ڕەگەزپەرستن. بڕوادەکەم ئەم چیرۆکە لەلایەن پرۆ چەپەکانی چینی ناوەندەوە هۆنرابێتەوە کە سەرخۆشن بە سیاسەتی شوناس، ئەمانە بەرژەوەندییان لەپەرت پەرتکردنی خەڵکدایە لە ڕیزە چینایەتییەکەی خۆی لەسەر بنەمای نەژاد و ڕەگەز و پەسەندکردنی ڕەگەزێک بەسەر ئەوی تردا. ئەم دیدە ناتوانێت چارەسەری کێشە سەرەکێکان بکات.”

دەیڤد نۆرث بە شێوەیەکی درووست ئەوەمان پێدەڵێت کەوا سەرمایەداری بە سروشتی خۆی لە قەیرانێکەوە دەچێت بۆ قەیرانێکی تر، وەهەر ئەمە وا دەکات ئاستەنگێکانی ئەمڕۆمان هاوشێوەی ئەوانەی ڕابردوبێت.
دەیڤد وتی: ” هەموو پرسیارە بێ وەڵامەکانی سەدەی بیست لە چەشنی دەوڵەت نەتەوە، موڵکییەتی تایبەتی و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و هێزی سەرمایە، هەموو ئەمانە سەرچاوەی شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی بون و ئێستاش ئامادەییان هەیە سەرباری فاشیزمیش.”

هەروەها لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ” ئێمە ژیان لە چوار چێوەی یەک ئابوری جیهانی دەکەین کە پەیوەندییەکی توندو تۆڵی لەگەڵ یەکتردا هەیە، پرۆسەی جیهانگیری بەرهەمێنان، سیستەمی مالی. چینی دەسەڵاتدار یەک سیاسەتی نێونەتەوەیی هەیە، وە هەر لە ئاستی نێودەوڵاتیشدا خۆیان ڕێکدەخەن. لە بەرانبەریشدا کرێکاران لە ئاستی نیشتمانی خۆیان ڕێکخراو دەکەن، بۆیە بێ توانایە لە وەڵامدانەوە بە [ سیاسەتەکانی چینی دەسەڵاتدار] . هەر بۆیە دەکەوێتە پشتیوانیکردن لە بەرنامەگەلێکی نیشتمانی و سەندیکا کرێکارێکانیش دەچنە پشتی ترامپ.”

هەر لە نیۆرک لەگەڵ زانای کۆمەڵناس چارڵز دێربەر قسەم کرد، ئەویش هاوڕای دەیڤد نۆرث بوو.
دێربەر وتی: ” لە ڕاستیدا ئێمە چەپمان نییە، هەر بۆیە لەسەر سەرمایەداری قسەناکەین. چەند جار دەتوانیت بچیتە سەر چەناڵی هەواڵەکانی CNN و گوێت لە گفتووگۆبێت سەبارەت بە سەرمایەداری؟

بیرنی ساندەرز یەک کاری کرد، خۆی وەکو “سۆشیال دیموکراتێک” ناساند. ئەوە لە خۆیدا گۆڕانێکی نەوعی بوو لە وتاردان. دەڵێت شتێکی تریش هەیە بە جیاواز لە سەرمایەداری با گفتوگۆی لەسەر بکەین.

سەرمایەداری لەگەڵ بەجیهانیبونی خۆیدا زیاتر و زیاتر پەرت پەرتکردن” intersectional” دەگرێتە بەر، بۆیە بۆ ئێمە گرنگە شەڕی ئەم پەرت پەرتکردنە بکەین. لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، ئەوکاتانەی فێرخوازێکی سیاسی بووم و ڕەهەندە جیهانێکانی چەپ ڕوو لەسەر بوو، کەچی ئەم ڕەهەندە لە شەستەکان داکەوت.
ژنان هەستیان دەکرد کێشەکانیان چارەسەر نەکراوەو لەلایەن پیاوانی سپیی و سەرکردە قوتابێکانەوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا دەکرا. تیمی پڵینگە ڕەشەکان هەستیان دەکرد ئیتر سپێکان لەگەڵیاندا باس لە پێشبڕكێ ناکەن. هەر لایەو ڕێکخراوەی خۆیان پێکهێنا، چونکە چەپ خەسڵەتە جیهانێکەی خۆی لەدەستدا.

چەپ هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەم پەرتەوازەکردنەدا لەچوارچێوەی ئیمپراتۆریەت و عەسکەرتارییەتی ئەمریکاو باڵادەستی سەرمایەداریدا نەدەکرد، بەڵکو وەکوو کێشەو شوناسی گروپێک تەماشای دەکرد. ئەمە بۆ ژنان و ڕەشپێستەکان و هاوڕەگەزەکانیش هەروابوو.
زیانەکانی ئەم پەرت پەرتکردنە مەرگ هێنەرە. لە جیاتی جەختکردنەوە لەسەر مەینەتی زوڵملێکراوان، کەچی چەوساوەکان کۆمەڵ کۆمەڵ لە هەوڵی ئەوەدان نوێنەریان هەبێت لە ناو هەیکەلەکانی “structures سەرمایەداریدا.”

دێربەر لە درێژەی قسەکانیدا نمونەیەکی هێنایەوە: ” لێگەڕێن با ڤێرژنێکی مۆدرێنتان بە نمونە بۆ بێنمەوە “Sheryl Sandberg” سەرۆکی کارگێڕی فەیسبوک، شەپۆلی سێیەمی فیمینیزمی هێنایە دەرەوە. ئەو دەڵێ ” وەرە پێشێ ” ئەم سیاسەتکردنە لەسەر شوناس بۆتە زەهر بۆ چەپ. ” وەرە پێشێ ” چی دەگەیەنێت”؟ مانای ئەوەیە ژنان وەرنە پێشێ و تا ئەوپەڕی توانییتان بڕۆن و وەک ئەو لە کەمپانیایەکی زەبەلاحدا بەڕێوەبەرایەتی بگرنە دەست و دەوڵەمەندبن. هەرکاتێک فیمینیزم بەو بارە بچێتە پێشەوە، ئەمە لە خۆیدا شەرعیەت دانە بە سیستمێک کە لە خۆیدا بەدوای قازانج درووستکردنەوەیە. فیمینیستەکان پێشتر بە ئاشکرا سۆشیالیست بوون وەکوو [مارتن لوثر کینگ]، بەڵام هەموو ئەوانە ڕەشبونەوە.

چەپ لە دۆخێکی ناڕۆشندایەو کۆمەڵێک شتی هەڵبژێردراو لە هەگبەکەیدایە، ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە لایەنی پاکی مۆراڵتییەوە هەیە. تۆ نیگەرانی لە چونە پێشەوەت لەگەڵ سیستەمی مەوجود. پێشبڕکێی ئەوانی تر دەکەیت لەناو هەمان سیستەم. هەموو کەسێک مافی تایبەتی خۆی هەیە، نیگەرانی تۆ بۆ بەشداریکردنێکی دادپەروەرانەیە.
خەڵکی ناو بزوتنەوەکان دەرهاویشتەی هەمان ئەو سیستمەن کە شەڕی دەکەن، ئێمە هەمومان لە ناو فەرهەنگی سەرمایەداری و تاکگەرایی و خۆپەرستی گەورە بوینە، بۆیە پێت سەیر نەبێ. دەبێت بە ئاگاییەوە بیناسیت و خەباتی لەدژ بکەیت. هەموو کەسێک لەم بارو دۆخەدا گەورە بووە، هەر ئەمەشە کاریگەری لەسەر گۆڕینی ستراکچەری چەپ داناوە.

لە بەرانبەریشدا چەپ ڕەخنەیەکی گشتگیرانە لە ئابوری سیاسی سەرمایەداری پێشکەشناکات، تا ڕادەیەکی زۆر ئەمیش خەریکی سیاسەتکردنی شوناسە، زیاتر جەخت دەکاتەوە لەسە ڕیفۆرم بۆ ڕەش پێستەکان و ژنان و تاد… بەڵام هەرگیز لێکۆڵینەوەیەک ناکات بۆ ئەم کێشانە لە چوار چێوەی سیستمی سەرمایەداری.”
دێربەر بە هامان شێوەی نۆرث پێیوایە ئەوە سیاسەتەکانی چەپ بووە ڕێگای بۆ بزوتنەوە ڕاستەکان و فاشیستەکان لەسەرتاسەری جیهاندا ئاواڵە کردووە، هەر بۆیە کەسایەتییەکی وەکوو ترامپ سەردەکەوێت.

هەروەها وتی: ” ئەو کاتانەی بە سانایی شان دەدەیتە بەر سیاسەتێک بۆ وەدەستهێنانی پارچە پسکیتێک بۆ کۆمەڵەکەت، کەواتە تۆ شیکارێیە گشتییەکانت لەدەست داوە، تۆ پارچە پارچەی و هیچ پەیوەندی و هاوپشتییەکت لەگەڵ کۆمەڵەکانی تردا نییە. تۆ چوار چێوە گشتییە گەورەکە نابینی. بۆ نمونە وەک هاوڕەگەزبازێک داوا دەکەیت بچیتە ڕیزی سوپاوە، لە ڕاستیدا ئەمە گاڵتە جاڕییە و ڕەوایەتی دانە بە ئیمپراتۆرییەتی ئەمریکا. ئەگەر لە ئەڵمانیایی نازی بژێی، ئەرێ دەڵێی دەمەوێت وەک هاوڕەگەزبازێک لە ڕیزەکانی سوپادا بجەنگم؟”
من ناڵێم دەبێت هەموو سیاسەتێکی شوناس وەلابنرێت، بەڵام دەبێت شوناس لە چوار چێوەی تێگەیشتنێکی ئابوری سیاسی فراواندا مانا وەرگرێت. ئەمەیان فرێدراوەتە دوورەوەو هیچ لێکۆڵینەوەیەکی قوڵ پەیدا نابێت سەبارەت بە سەرمایەداری و سەرمایەداری سەربازی. ئەم باسانە وەلانراون بۆیە ترامپ دێتە سەرەوە. ئەم هاتنەی وای کرد شوناسێکی سیاسی بە هێز بدات بە باڵی ڕاست کە خۆی بنیات دەنێت لەسەر نەتەوەپەرستی و عەسکەرتارییەت، ئەوەی کە ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا لێی بەهرەمەندە.”

دێربەر وتی: ” سیاسەتی شوناس تا ڕادەیەکی زۆر وتاری ڕاستەکانە، زیاتریش تیشک دەخاتە سەر خێڵ و پەیوەستکردنی بە نەتەوەوە لە سەردەمی مۆدێرنەتەدا و ئاوێزانکردنی بە ملیتاریزم. کاتێک چەپ شکست دێنێت لەم سیاسەتە نادیارە کە لە چوار چێوەی خۆیدا دانانرێت. لێرەوە بە ئاسانی لەم دۆگمە فەندەمینتاڵییە تێدەگەین. سیاسەتی شوناس لای چەپ وەبەرهێنانەوەیەکی کۆمەڵایەتی خراپتر لە داهاتودا لە کۆی گشتی سیستمەکە درووست دەکات. ئەمە جێگای ترسە.”

پرسیاری کرد: ” چەند لە چەپەکان هەمان ئەو شتانە وەبەر دێننەوە کە ئێستا لە کۆمەڵگەدا شەڕیان دەکەین؟”

21 Apr,2018
———————————

ژێدەر:
* مستەر فیش بە ناوی “دوواین بۆث”یشەوە دەناسرێتەوە هونەرمەندێکی کاریکاتێریستە و بەبەردەوام بۆ
www.truthdig.com و www.harpers.com
کاردەکات. لە شاری فیڵۆدۆڵفیای بەنسەلڤانیا ژیان دەکات.
———————————–

سەرچاوە:
https://www.truthdig.com/articles/bankruptcy-american-left/




کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لە پشت تورکیا دەوەستێت بۆ تێکشکانی عەفرین

نووسینی: حەمید عەلیزادە
21/3/2018
وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

————————————–

ڕۆژی یەکشەممە ماشێنی جەنگی تورکیا بە پاڵپشتی هێزە بەناو بەرگریکارەکانی سوریا، دەستیان گرت بەسەر شاری عەفریندا کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن و دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە.
بەدڵنیاییەوە میدیای ڕۆژائاوا مەشغوڵی سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ڕژێمی ئەسەد بوون بۆ سەر هێزە ئیسلامێکان لە غۆتەی ڕۆژهەڵات، بەهیچ شێوەیەک گرنگیان بەو هێرشە دڕندانەیەی تورکیا نەدا بۆ سەر کوردەکان، کە هەرگیز هێرشیان نەکردۆتە سەر تورکیا.
پاش چەند کاتژمێرێک لەکەوتنی عەفرین سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتارێکدا وتی: ” ئێستا هێمای ئاشتی و ئارامی لە ناوەڕاستی عەفرین دەشەکێتەوە، نەک لە ژێر ئاڵا شڕی ڕێکخراوە تیرۆریستێکان. زۆربەی تیرۆریستەکان کلکیان نایە ناوگەڵیان و ڕایانکرد. هێزە تایبەتێکانمان بە هاوکاری سوپای ئازادی سوریا هەڵدەستن بە پاککردنەوەی پاشماوەی هێزەکانیان لەگەڵ ئەو داوانەی کە ناویانەتەوە.”

ئەو چەند ڕۆژ و کاتژمێرەی کە تێپەڕیون بەسەر داگیرکای عەفریندا، ئاماژەیەک نییە بۆ ئاشتەوایی لەلایەن هێزی داگیرکارەوە. ئەوێنانەی پاش کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی کورد لە عەفرین دێنە دەرەوە، هەموو ئەوە نیشاندەدەن کە هێزە سەربازێکانی تورکیا ئاڵای خۆیان لەسەر باڵەخانەکان هەڵدەدەن و چەکدارەکانیش پەیکەری کاوەی ئاسنگەر دەڕوخێنن. لە پەیکەرەکە گرنگتر کە بە هێمای بەرخۆدانی گەلی کورد دادەنرێت و بووبە سەردێڕی هەواڵی میدیایی ڕۆژئاوا، خەڵکی سیڤیلی ئەو شارەیە کە دەستی تیرۆریستەکانیان لێ ئاواڵەکردوون.

بەپێی لێدوانی ئەوانەی لەو شارەوە هەڵاتون، باس لە گرتن و تۆڵەکردنەوە و شەڵاقی کردنی ئەو ژنانە دەکرێت کەوا حیجاب پۆش نین. زۆرێک لەو ڤیدیۆیانەی لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە سەبارەت بەو هێزەی تورکیا پاڵپشتیەتی کە چۆن لە خەڵکی سیڤیل دەدرێت و بە “بەراز” دەیانشوبهێنن، خراپتر لەوە، ڤیدیۆ بڵاو بۆتەوە کە چۆن تەرمی چەکدارە کوردەکان دەشێوێنن بەدەم وتنەوەی” ئەڵاهوئەکبەر”ەوە. پاش کەوتنی عەفرین وێنەکان ئەوە پیشان دەدەن کە چ ڕاوڕوتییەک لەو شارە ئەنجامدراوە و چۆن ماڵان و دوکان و بازاڕەکان تاڵاندەکرێت. لەپێش کامێراکان دەردەکەون و بەشانازییەوە خۆ نمایش دەکەن بەوەی کاری جیهاد ئەنجام دەدەن و پەنجەی شاهێدمانیان بەرزدەکەنەوە. ئەوانە ئەو هێزە سەلەفی و جیهادیانەن کە میدیای ” سەربەخۆ”ی ڕۆژئاوا وای پیشاندەداین کە ئەوانە ” تێکۆشەران و لایەنگرانی ئازادی سوریان.”

لەڕاستیدا سوپای ئازادی سوریا بۆ ماوەیەکی زۆر پەردەیەکی تەنک بوو کە کۆمەڵێک لە هێزە ئیسلامییە کۆنەپەرستەکانی پێ داپۆشرابوو. ئەم بەکرێگیراوانەی ئەمڕۆ بۆ تورکیا شەڕ دەکەن هەر ئەو هێزە جیهادیانەن لە کۆنە چەکدارەکانی داعش و القاعیدە پێک دێن کە پێشتریش ئامانجی تورکیا بوون بۆ بەکارهێنانیان، ئێستاش لە عەفرین بەکاریان دێنێت. ئەم هێزە ” ئاشتیخوازە” بەپاڵپشتی تانک و تۆپ و تەیارەو هێزی تایبەت لە فاشستەکان کە لەناو تورکیادا ڕێکخران، کوێرانە دەستیان لە هیچ شتێک نەپاراست لە تۆپبارانکردن و تەنانەت بەکارهێنانی ” بۆمبی ناپاڵم ” دژ بە خەڵکی بێچەک و سیڤیلی کورد، هەر لە ماڵەکانیانەوە تاوەکوو ڕێگاوبان و تەنانەت کاروانی فریاگوزاری داودەرمان و خۆراکیش.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا میدیایی ڕۆژئاوا زۆر بە ئەمانەتەوە هەواڵەکانی تورکیایی دەگەیاند لەگەڵ بوونی گومانێکی کەمی بێمانا. هەڵسوکەوتەکانی ڕۆژئاوا زۆر پێچەوانەو دژ بەیەک دێتەوە لەگەڵ ئەو هەموو هاوارەی دەیانکرد دژ بە هێرشەکانی ڕژێمی ئەسەد بۆ سەر غۆتەی ڕۆژهەڵات، کە بەشێکە لە دیمەشق و لە لایەن توندڕەوترین هیزە کۆنەپەرستە ئیسلامێکانەوە دەستی بەسەردا گیراوەو کوێرانە دیمەشق تۆپباران دەکەن.
لەبارەی هێرش بۆسەر عەفرین، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا وتی: ” هیوادارین پرۆسەکە لە عەفرین زوو تەواوبێت، ئێمە وتومانە و دەزانین تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی زیان بە خەڵکی سیڤیل نەگەیەنێت، لەو بارەشەوە گومانمان نییە بۆ هەوڵەکان.”
ئەمە بەو مانایە دێت ئەمریکا خوازیاری سەرکەوتنە بۆ تورکیا نەوەک کوردەکان، لەکاتێکدا کوردەکان هاوپەیمانی خۆیبون. بەرپرسە ئەمریکێکان ڕاشکاونە ئەوەیان وت کەوا ئەمریکا هاوپشتی کورد ناکات لە عەفرین، چونکە عەفرین خزمەت بە هیچ ستراتیجیەتێکی ئەمریکا ناکات.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی ” تورکیا مافی خۆیەتی سەلامەتی سنورەکانی بپارێزێت”، ئەڵمانیا بەردەوام بوو لە دانی چەکی پێشکەوتوو بە تورکیا، کەچی کەسانێک لە ڕۆژئاوا فرمێسکی تیمساحاوی هەڵدەڕێژن بۆ ئەو ڕاوڕوتکردنەی کە لە عەفرین کرا لە لایەن هێزە دڕندە ئیسلامێکانەوە. هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا بەتەواوی ڕازیبوون لەسەر کاری داگیرکاری لەلایەن تورکیاوە.

سەرباری قسەکردنیان سەبارەت بە دۆڕانی توندڕەوە ئیسلامێکان، بەڵام هێزە ڕۆژئاواییەکان و هاوپەیمانێکانیان لە کەنداو گەورەترین یارمەتیدەری جیهادێکان بوون، ئێستاش پشتیوانی لە کۆنەپەرسترین سوپا دەکەن کە درێژکراوەی هەمان هێزەکانی داعش و قاعیدەن دژبەو تاکە هێزەی کەلەسەر زەمینی واقیعدا شەڕی داعشیان کرد.
لەم کاتەدا ڕوسیا جیاوازتر لە هێزە ئیمپریالیستەکانی ڕۆژئاوا هەڵسوکەوت ناکات، هێزە ئاشتی پارێزەکانی خۆی لە ناوچەی عەفرین کشاندەوەو ئاسمانی سوریای ئاواڵە کرد بۆ فرۆکەکانی تورکیا، ئێران و ڕژێمی ئەسەدیش بەم هێرشە ڕازیبوون. ڕوسیا لە سەرێکەوە دژ بە تورکیا کار دەکات، لە سەرێکی تریشەوە نایەوێت ئێرانی هاوپەیمانی ببێتە هێزێکی بەهێز لەسەر زەمینەی سوریا. بەو پێیەی هێزێکی زەمینی بەهێز لەسەر زەمینەی سوریا بونی نییە، بۆیە ڕوسیا هاوسەنگییەک لە نێوان هێزەکان درووست دەکات بۆ وەستانەوە لە بەرانبەر یەکتر بۆ ئەوەی بتوانێت بەرژەوەندییە تایبەتێکانی خۆی بە باشی بباتە ڕێوە.

ئێران هێزێکی چەڤەنگی (ڕەمزی) چەند سەد کەسی لە چەکدارە شیعێکان ڕەوانەی عەفرین کرد بۆ یارمەتی کوردەکان، چونکە ئێران خوازیاری کێشەنانەوەیە بۆ تورکیا لە ناو سوریا. ڕژێمی ئێرانیش سەربەخۆی کوردەکان بە هەڕەشە دەبینێ لەسەر خۆی، چونکە دەکرێت کوردەکانی ئێرانیش هەمان ڕێجکەی سەربەخۆی بگرنەبەر. ئێران و تورکیا لە ڕۆژئاوای سوریا کار لەسەر دابەشکاری دەکەن بۆ دەستگرتن بەسەر بەشی خۆیاندا لە پاش کۆتایهاتنی شەڕ لە وڵاتە، بۆیە لەم هاوکێشەیەدا شوێنێک نییە بۆ سەربەخۆی کورد.
ئەسەد لەم هاوکێشانەدا دیلی دەستی هاوپەیمانەکانیەتی و هیچ ڕایەکی دیاری نییە شایانی باسبێت. لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشە بە بونی بزوتنەوەیەکی کوردی لاواز، بۆ ئەوەی لە داهاتودا ناچاریان بکات بیر لە سەربەخۆی نەکەنەوەو ناچاربن بەمانەوە لە چوار چێوەی سوریای یەکگرتودا. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێی بە چەکدارە کوردەکان دا لە ناوچە کورد نشینەکانی ڕۆژهەڵاتەوە برۆن بەرەو عەفرین، ئەو کارەش لەبەرانبەر دەستبەردانیان لەگەڕەکێکی سەرەکی شاری حەڵەب کرا بۆ ڕژێم.

لەدووا لێکدانەوەدا، ئەم هێزانە هەرچەندە شەڕی یەکتر بکەن، بەڵام لە پێناوی بەرژەوەندی چینایەتیاندایە سەرکوتی بزوتنەوەی کوردی بکەن لەگەڵ هەموو ئەو دەسکەوت و دیموکراسییەی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی هێناوە. بەدڵنیاییەوە بەکارهێنان و دەست ئاواڵەکردنی جیهادییە کۆنەپەرستەکان بۆ ( هەردوولایان) کێشە نییە تا ئەو شوێنەی بەرژەوەندێکانی چینی دەسەڵاتدار پارێزراوە.
ئەردۆگان نەیشاردۆتەوە کە دەیەوێت هەموو ئەو ناوچانە داگیر بکات کە کوردەکان لە سوریادا دەسەڵاتدارن تیایدا. بە بڕوای ئەو هەر دیاردەیەکی سەربەخۆی کوردەکان کاریگەری دەبێت لەسەر کوردەکانی تورکیا کە ملیۆنەهایان لەژێر سەرکوتێکی بێوێنەدا ژیان دەکەن. بزوتنەوەی کوردی لە شێوەی پارتی دیموکراتی خەڵکی خاڵێکی گرنگ بوو لەسەر سەکۆی سەرەتای هەڵکشانی بزوتنەوەی چینایەتی لە تورکیادا. ئەوەی یارمەتی ئەردۆگانی کرد بە شێوەیەکی ڕاستەو خۆ پارتی کۆماری خەڵکی بوو لە ڕێگەی جوڵاندنی هەستی نەتەوایەتی دژ بە کورد، هەر بۆیە کۆنەپەرسترین و دواکەوتوترین بەشی کۆمەڵگە چونەتە پشتی ئەردۆگانەوە. هێرشکردنە سەر عەفرین بەشێکی گرنگ دەبێت لەبردنەوەی پارتی داد و گەشە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانێکانی داهاتودا.

لەپەیوەند بە هەموو ئەمانەوە، هێرش بۆسەر عەفرین بەشێکە لە پیلانی ئەردۆگان بۆ قایمکردنی باکوری سوریا وەکو دەروازەیەک بۆ کاریگەرێکانی تورکیا لەسەر ناو جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی عەفرین لەڕوی سەربازییەوە، وەکوو سونەتی باوی عوسمانێکان، هەوڵدەدات سەدان هەزار لە خەڵکی عەرەبی سوریا لەسەر ماڵ و حاڵی کوردەکان جێگیربکات وەکو یەک خەتی سونی عەرەبی کە لەو ڕێیەوە دەتوانێت هەژمونی خۆی برەو پێبدات لە سوریا و دەرەویدا.
پاش عەفرین، ئامانجی ئەردۆگان دەستبەسەرداگرتنی مەنبەجە، وەکوو تورکەکان دەڵێن: ئەمریکا لەو بارەوە هاوکار دەبێت. لەسەرووی ئەمانەشەوە هەمان پلانی هەیە بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات، هەروەها چیای شەنگال. ئەمانە خەونی پارتی داد و گەشەی عوسمانییە نوێیەکانە کە خوازیارن لە داهاتودا دەستبگرن بەسەر حەڵەب و موسڵ و هەولێر و کەرکوکیشدا.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی گشتی کێشەی لەگەڵ پلانی تورکیادا نییە. ئیمپریالیزمی ئەمریکا هێزە کوردێکان وەکوو کارتی فشار لە داهاتودا بەکار دەهێنێت بۆ پاراستنی جێگاو ڕێگای خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەوە دەرکەوت کە ئەمریکا هاوپەیمانێتی لەگەڵ کورددا کاتییە، لە کۆتاییدا جێگاو ڕێگای تورکیا لە نەیتۆ و بونی وەک گەورەترین وڵاتی پیشەسازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم جێگایە بۆ سەرمایەداری ئەمریکی گرنگتر و پڕبایەخترە لە چارەنووسی خەڵکی کورد. بەشێکیش لە دەزگا میدیاییەکانی ڕۆژئاوا کە تازە وەخەبەر هاتن سەبارەت بەکارە ئابڕوبەرەکانی داگیرکاری عەفرین، هیچ نین ئەوە نەبێت کە دەیانەوێت لەم ڕێگایەوە هەندێک دەستکەوت لە تورکیاوە وەدەست بێنن.

پاش ئەوەی لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دران و هیچ لایەنێک بە هانایانەوە نەڕۆشت، بۆیە سەرکردەکانیان لە پێناوی پاراستنی هێزەکانیاندا بڕیاری پاشەکشەیانداو ڕێگایەکی تریان بۆ خەبات هەڵبژارد ئەویش شەڕی پارتیزانیە دژ بە داگیرکاری. ئەمە تەنها هەڵبژاردەی سەربازی بوو بۆیان بۆ وەستانەوە لە بەرانبەر سوپایەکی پڕ چەک و چەتە جیهادێکانی. ئەمەی کە ڕویدا گومانێک لای خەڵکی کورد ناهێڵێتەوە کەوا ناتوانێت پشت بە هیچ یەکێک لەو هێزە گەورانەی ناوچەکە ببەستێت.
لەلایەکی ترەوە کورد گەلێک دۆستی هەیە لە نێوەندی کرێکاران و لاوانی زەحمەتکێش لە ناوچەکە. سەرەتای دەستپێکردنی شۆرشی ڕۆژئاڤا لە شۆڕشی سوریەوە هات. سەرکەوتنەکانیشی لە شێوەکاری دیموکراتیانەو شۆڕشگێڕانەوە وەدەستهێنا کە توانی سەرنجی بەشێکی زۆر لە کرێکاران و هەژاران لە ناوچەکە بۆ خۆی ڕابکێشێت. ئەمە نیشانی دەدات ڕێگای خەبات و ئازادی خەڵکی کورد لێرەوەیە.

لە ئێران جەماوەر لە جوڵەدایە بەرەو شۆڕش، دەرگا ئاواڵەیە لە پێش کورد بۆ درووستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ خەڵکی ئێراندا دژ بە دەسەڵاتدارێتی مەلاکان. بەهەمان شێوە لە عێراق، لێرە زەمینەو تواناییەکی باش هەیە بۆ بزوتنەوەی چەپی ڕادیکاڵ، گرنگە بتوانرێت بەرنامەیەکی ڕۆشن دابڕێژرێت بۆ ڕزگاری کورد. یەکەمینجار لە ناو خودی کوردەکانەوە دەستپیبکرێت کە بە هەمان ڕادەی دەسەڵاتی ناوەند ڕقیان لە هەردوو دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی و تاڵەبانییە. پاشان هەوڵبدرێت ببرێتە ناو کرێکاران و لاوانی عێراقییەوە کە هیچ ئاسۆیەکی ڕۆشن بەدی ناکەن لە گروپە گەندەڵکارە دەسەڵاتدارەکانی بەغدا.

لە تورکیا بزوتنەوەی کوردی دەرکەوت وەک بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵ دژ بە داموودەزگا سەرکوتگەرەکان، بەرتەسک نەبووەوە لە چوار چێوەی کورددا، بەڵکو چوار چێوەیەکی نیشتمانی هەبوو. لەگەڵ تێک چونی بارودۆخی ئابوری تورکیا و چڕبونەوەی خەباتی چینایەتی و لاوازبوونی دەسەڵاتی ئەردۆگان، دەورەی ئایندەی سیاسی لە تورکیا شاهێدی هاتنە مەیدانی خەباتی زیاتری چەوساوەکان دەبین دژ بە چەوسێنەران.
لەگەڵ ئەوەشدا تاکتیکی شەڕی پارتیزانی گرنگی خۆی هەیە، بەڵام دەبێت بکەوێتە خزمەتی خەباتە چینایەتییە سەرتاسەرێکەوە. کۆڵەکەی بنەڕەتی دەسەڵاتی ئەردۆگان لەم کاتەدا لەسەر دنەدانی هیستریایی نەتەوەییە، بەم کارەشی توانیویەتی بەشێک لە ئۆپزسیۆن و چینی کرێکار بێنێتە پشتی خۆی. ئەرکی کەسانی شۆڕگێڕە ئەوانەی دژ بە دەسەڵاتدارێتی تورکیا خەبات دەکەن ئەم هاوپەیمانێتیە درووستکراوە هەڵوەشێننەوە، کە تەنها دژ بە مافەکانی خەڵکی کورد نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ سەرکوتکردنی چینی کرێکاریش لە ژێر پەردەی ئاسایشی نەتەوەیی و ” یەکێتی ” کە تاکە سودمەند لێی، چینی سەرمایەداری تورکییە.

ئێمە بە هەموو توانایەکمانەوە پشتگیری گەلی کورد دەکەین لە پێناوی ژیانێکی ئازادانە و لە نیشتمانێکی سەربەخۆدا کە خۆیان ئازادانە بڕیاری لەسەر بدەن. خەباتکردنیان لە خۆیدا خەباتکردنە بە ئەندازەی خەباتی ئەو کرێکار و لاوانەی لە جیهاندا دژ بە سیستەمی سەرمایەداری لە جەنگدان. هەموو ئەوانەی قەیرانە ئابورێکان درووست دەکەن و هێرشدەکەنە سەر ئاستی ژیانی زۆرینەی خەڵک، وە هەر ئەوانەن لە هەمان کاتدا سەروەتی بێ شومار بۆ خۆیان کەڵەکە دەکەن، لەو لاشەوە کار لەسەر شێواندنی ژیانی شارستانیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و هێرش دەکەنە سەر داخوازییە ڕەواکان و چارەنووسی کورد. تاکە چارەسەر وەستانەوەیە بەرانبەر ئەم دەسەڵات و سیستمە کە سەرمایەداری نوێنەرایەتی دەکات.

————————————–
سەرچاوە:
https://www.marxist.com/international-community-unites-behind-turkey-to-crush-the-kurds-in-afrin.htm

نووسەر حەمید عەلیزادە
https://www.facebook.com/revoalizadeh




چەند سەرنجێک دەربارەی گرنگی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست … موزەفەر عەبدوڵا


تیبینی یەک:

بیرۆکەو سەرخەتی ئەم بابەتەم مانگێک پیش ١٧٠ یادی بلاوبونەوەی مانیفیست نوسیبوو بریارمدابو لەهەمان رۆژدا بلاوی کەمەوە.بەلام بەهۆی ئەوەی دەبو پیشتر لە بلاوکاروەی بۆپیشەوەدا بلاوبکریتەوە بویە کەمیك دواکەوت.بە داوای لیبوردنەوە،بە هیوای سودبەخشین بە خوینەرانو خۆ هەر سەرنجو بوجونیکتان هەبو لەسەر بابەتەکە هیوادارم بوم بنوسن تا سودی لیوەرگرم.
کرێکارانی جیهان یەکگرن !
دروشمێکی سەرسورهێنەر لە سێ ووشەدا

—————————————–
بە بۆنەی ١٧٠ هەمین ساڵەی بڵاوبونەوەی مەنیفێستەوە…..

پێشەکی:

لینین لە وەسفی مانیفێستدا دەڵێت :لەم کتێبەدا بە چەشنێکی بلیمەت(عبقری) یانە تازەترین بیروڕا لەبارەی جیهان ڕوونکراوەتەوەو پیشاندراوە.ماتریالیزمی راستودروست کە بواری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە،دیالەکتیک کە فراوانترینو قوڵترین زانستە لەمەڕ پەرەسەندن،تێبینی و سەرنجی خەباتی چینایەتیو رۆڵی شۆڕشگێرانەو میژوویی و جیهانی پرۆلیتاریا کە دامەزرێنەری کۆمەڵگای تازەی کۆمۆنیزمە، ڕونکراوەتەوەو خراوەتە ڕوو.
ئەم چەند ڕستەیەی لینین ،کە گەورەترین ڕابەری تیۆری و پراکتیکی سیاسی شۆڕشی سۆسیالیستی کرێکاری بوو دیدگای ڕۆشنو کورتی خۆی لەبارەی گرینگی سیاسی و ڕیکخراوەیی مانیفیست و پێگەو ڕۆڵی شۆرشگێرانەی چینی کرێکار(پرۆلیتاریا) لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا دەربڕیوە. وە لەبەر ڕۆشنایی یەکانی مانیفێستو هەلومەرجی کۆمەڵگای ئەو سەردەمەی روسیاو جیهان توانیان چینی کرێکارو تویژە زەحمەتکێشو چەوساوەکان ڕێکخراو بکەن لە حزبی کۆمۆنیستی بەلشەفی و شورا جەماوەری یەکانو ڕاپەرین و شۆڕش بەرپابکەن.وە لە ئاکامدا دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی بڕوخێنن و دەسەڵاتو دەوڵەتی هاوچەرخی یەکێتی سۆڤیەت( یەکێتی شوراکان) دامەزرێننو،هەوڵ بدەن بۆ ئاڵوگۆڕی شۆرشگیرانەی ئابوری سەرمایەداری بە ئابوری کۆمەڵایەتی سۆسیالیستی .
شایانی ئاماژە پێدانە جگە لە لینین زۆر تر لە ڕابەرانی جوڵانەوەی کۆمۆنیستی لە ئاستی جیهان دەربارەی مانیفیست قسەوباسیان کردوەو سەرنجو تێبنی و ڕۆشنگەریان داوە.
لێرەداش بە بۆنەی سەدو حەفتاهەمین یادی دەرچونی یەوە هەوڵ دەدەم چەند سەرنجێک بخەمە ڕوو لەبارەی گرینگی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفیستەوە ،کە لە تێزی چینی کرێکار بە هێزی تێکخراوەیی خۆی ڕزگاری دەبێت کە لە زۆر جێگادا مارکس و ئەنگلز ئاماژەیان پێداوەو جەختیان لێکردۆتەوە.وە لە دروشمی کرێکارانی جیهان یەکگرن ! دا کە لە ٣ ووشەدا وەک داخوازی یەکو کۆتایی نیشانەی سەرسورماندا کورتیان کردۆتەوە.

*سەرنجی یەکەم :کورتە مێژویەک

مێژووی دەرچونو بڵاوبونەوەی یەکەم چاپی مانیفێست – بەیان-ی حزبی کۆمۆنیست بە زمانی ئەڵمانی، بە پێی زۆربەی سەرچاوەکان دەکاتە ٣ ڕۆژ بەر لە ڕودانی شۆڕشی ٢٤ شوباتی ١٨٤٨ فەرەنسا .ئەو شۆرشەی ئەگەر هەتا ئێستاش کەسێک بیەوێت لەناوەڕۆکی هەر شۆڕش بگات پێویستە هەردوو شاکارنوسەکەی مارکس – خەباتی چینایەتی لە فەرەنسا و ١٨ برۆمیر لویس بونابورت بخوێنێتەوە.هەرچەند ئەنگڵز لە پێشەکی یەدا دەڵێت مێژووی بڵاوبونەوەی مانیفێست ١٨ مارسی ١٨٤٨ کە ڕۆژی ڕاپەڕینی جەماوەری شاری میلانۆیە لە ئیتالیا.

مانیفێستی کۆمۆنیست هەروەک مارکسو ئەنگلز خۆیان لە زۆر پێشەکی ونوسینی تر ئاماژەیان پێداوە بەرنامەی هەمو کۆمۆنیستەکانە لە ڕوی تیۆرو پراتیکەوە – النظریە والتطبیق – لە لایەن کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکانەوە ،کە ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی کرێکاران بوو دەرکراوە. کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکانیش درێژکراوەی یەکێتی زەحمەتکێشانی ئەڵمانیا بوون کە لە ساڵی ١٨٤٥ پێکهاتبون. پاشان ناوی خۆیان گۆڕی بۆ ئەم کۆمەڵەیەو، لە یەکەمین کۆنگرەیان کە لە لەندەن لە ٢١-٢-١٨٤٧ بەستیان ،داوایان لە مارکسو ئەنگلز کرد بەرنامەیەکیان بۆ بنوسن . مارکسو ئەنگڵزیش لەبەر ڕۆشنایی باسە تیۆریو سیاسیو ئابوریو فەلسەفی یەکانیانو، بەڕەچاوکردنی بەرەوپێشەوەچونی چەندایەتی و چۆنایەتی چینی کرێکارو پێشرەوی یەکانی ڕەوتی کومونیزمی ناو کرێکاران و بزوتنەوەیەکەیان ،ئەم مانیفێستەیان بۆیان نوسی. هەر ئەو کاتیش کە ناوی کۆمۆنیزمیان لێنا نەک سوسیالیزم بۆ خۆ جیا کردنەوەیان بوو لە جوڵانەوەو ڕەوتە سۆسیالیستی یەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی کرێکاری. لەوانە شوێنکەوتوانی ڕۆبەرت ئەوین لە بەریتانیاو فوری یەکان لە فەرەنسا کە هیچ پەیوەندی یەکان لەگەڵ کرێکاران نەبولەودەورانە. بەڵام هاوکات ڕەوتێکی تر هەبون لەناو جوڵانەوەی کرێکاریدا کە زۆر چالاک بونو ناوی کۆمۆنیزمیان لەخۆیان نابو ئەوانیش ڕەوتی کۆمۆنیستی ئێکاریزم کایە لە فەرەنساو ڕەوتی ویتڵنگ لە ئەڵمانیا بون . مارکس و ئەنگڵزیش پێیان باشتر بوو ئەم ناوە لە بەرنامەکەیان بێنن.
ئیتر پاش ئەم یەکەمین چاپ بە زمانی ئەڵمانی ،دوای ٣ ساڵی تر یانی ١٨٥٠ بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن مەدام هێلین ماکفیرلین وەرگێردرایە سەر زمانی ئینگلیزیو چاپو بڵاوکراوەیە.بە دوای ئەو دوو زمانە بە دە ساڵ بۆ زۆربەی زمانە ئەوروپایی و ڕوسی و زۆر زمانی تریش وەرگێڕدرانو بڵاو بونەوە.

جا کاتێک مانیفێست نوسرا ، بە ووتەی ئەنگلز ،هەروەک لە پێشەکی یەک ئاماژەی پێداوە ،کە کۆمۆنیستەکان و کومەڵەکەیان لە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا کە هەبون ،کاروچالاکی یان قەدەغەکرابوو.تەنانەت ئەو یەکەمین کۆنگرەیەش کە لەندەن بەسترا بە جۆرێک نهێنی بوو. بە تایبەتی دوای کۆنگرەو بڵاوبونەوەی فراوانی مانیفێست لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٥٢ دا لە هەڵمەتێکی پۆلیسدا لە شاری کۆڵن زۆربەی کۆمیتەی ناوەندیان دەسگیرکران ،و بە بڕیارێکی قەرەقوشانەی دادگا زۆربەیان چەندین ساڵ خرانە زیندانەوە.ئیتر ئەو ئەندامانەی کۆمیتەی ناوەندنی کە دەسگیر نەکرابوون بە بەیانێک هەڵوەشانەوەی کومەڵەیەکان ڕاگەیاند تابەردەوامی کاروچالاکی کۆمەڵەکەیان نەبێتە هۆی سزای گەورەتر لەسەر دەسگیرکراوەکانو دەسگیر کردنی خۆشیان. ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک هۆکاری تر هەبو وای کرد کە هەڵیوەشێننەوە. بێگومان دوای ئەم ڕوداوانەش ئیتر بە فەرمی مارکس لە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا فەرمانی دەسگیرکردنی لە لایەن پۆلیسەوە بۆ دەرچوبو و یاساغی ڕاگەیەندراو پۆلسی نهێنی زۆرێک لە ووڵاتەکانی ئەوروپا بە شوێنێوە بون تا دەسگیرو زیندانی بکەن.
هەڵبەت هەمو تەمەنی یەکێتی زەحمەتکیشانی ئەڵمانیاو کومەڵەی کۆمۆنستەکان لە ساڵی ١٨٤٥ تا ١٨٥٢ بوو.وە لەوماوەیەدا ئەو تێزە بەناوبانگەیان خستە ڕوو و جەختیان لێکردوە کە دەڵێت چینی کرێکار تەنها بەهێزی یەکگرتوانەی ڕێکخراوی خۆیان ڕزگاریان دەبێت .ئەمەشیان لە دروشمێکی سەرسوهێنەری سێ ووشەیی کرێکارانی جیهان یەکگرن !دا کورتیان کردوەو وەک داخوازی و داواکاریەکو فەرمانێک لە سەراتا وکۆتا بەشو بڕگەی مانیفێستدا نوسی کە دەڵیت: با چینە چەوسێنەرەکان بەرامبەر شۆڕشی کۆمۆنیستی سەر تا پایان بێتەلەرزین. کرێکاران لە شۆڕشەکەیاندا هیچ لە دەست نادەن، بەڵام جیهانێک بەدەست دێنن . کرێکارانی جیهان یەکگرن !

دە ساڵ دوای هەڵوەشانەوەی کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکان ئیتر مارکس و ئەنگلز بە هاوکاری هاوڕێیانیان یەکەمین ئەنتەرناسیونالیان لە٢٨-٨- ١٨٦٤ پێكهێناو تا ساڵی١٨٧٤ نزیک بە دە ساڵ – لەهەندێک جێگا دەلێن نۆ ساڵ – لە ژێر ئاڵای ئەنتەرناسیونالی یەکەم کاروخەباتی ڕێکخراوەییان کرد .ئیتر لەو ساتەوە مانیفێست وەک بەرنامەکی تێوری و پراکتیکی سیاسی و دروشمەکەی کرێکارانی جیهان یەکگرن ! کە سەرەتا لە کۆڵەی کۆمۆنیستەکان تەنها لەناو ژمارەیەکی کەمی کرێکارانی ئەو ٣ ووڵاتەی فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا ڕەواجی هەبوو، دوایی بونە بەرنامەو دروشمی زۆربەی کرێکاران و کۆمۆنیستەکانی ئەروپاو ڕوسیاو ئەمریکاو بەشێک لە ئاسیاش کە هێشتا بۆرژوازی وەک چینێک لەگەڵ کرێکاران هاوپەیمانی خەبات بونو ملیان لە ژێر خاچو شمشێری دەسەڵاتە دەرەبەگی یەکانی تزاری ڕوسی و ئیمپراتوری ئیسلامی عوسمانیدابوون.

ئێستا دوای ١٧٠ ساڵ لە دەرچونی یەکەم چاپی ئەم مانیفیتسە ئەمڕۆ سەرەڕای هەمو دژایەتی و ڕیگیری یەکان لە دژی ئەو تیۆرو پراکتیک و تێزو دروشمانەی کە لە مانیفێستدا هاتوە لە لایەن سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەتو ڕژێمە بۆرژوازی یەکانی ووڵاتانەوە بە دیموکراسی و دکتاتوریانەوە کە دوو ڕووی دەسەڵاتدارێتی چینی بۆرژوازین ،بەڵام چاپو بڵاوبونەوەی بە زۆربەی هەرە زۆری زمانە جیهانی یەکان لەهەمو لادێو گەڕەکو شارو ووڵاتێکی ئەم دونیایەدا ،زیاترە لە کتێبی ئینجیلو تەوراتو قورئان ،کە بە هەمو شێوازێک هەمو دەسەڵاتەکانی چینی بۆرژوازی جیهانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان درێخی ناکەن لە چاپو بڵاوکردنەوەی. هەروەها لەم ١٧٠ ساڵەدا هەزاران حزبی کۆمۆنیست لە دەوری ئەم مانیفیستە پێکهاتوە لە ووڵاتانی دونیادا .جا ئەگەرچی هەر بە ناویش بێت ئەمە ئەو ڕاستی یە دەردەبڕیت کە ئەم مانیفیستەو دروشمەکەی بۆتە هێزێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی . وە دەیان شۆڕشی کرێکاریش ڕویان داوە لە ژێر ڕۆشنای یەکانی مانیفێستدا .بە تایبەتی لە ووڵاتانی ئەوروپا ،کە هەڵگری ناوەڕۆکی پەیامی مانیفێست بونە.لە دەیان شۆڕشدا کرێکاران بە هێزی ڕێکخراویان توانیویانە دەسەڵاتی بۆرژوا بخەنە مەترسی تەواوە یاخود وەک شۆڕشی کۆمۆنی پاریس
لەساڵی ١٨٧١ دا بۆ ماوەی چەند مانگ دەسەڵات بگرنە دەست .بەڵام بەهۆی ڕادەی ڕێکخراو نەبونی پێویست لە حزبی سیاسی و ڕێکخراوی جەماوەری وەک شوراکاندا بە ئاسۆو ئامانجو بەدیلی کۆمۆنیستییەوە نەیان توانیوە بە تەواوی دەسەڵاتی بۆرژوا بڕوخێننو دەسەڵاتی خۆیان دامەزرێنن.وە بەهێزی سەرکوت لە لایەن چینی بۆرژواوە ،وەک لە فەرەنساو ئەڵمانیا زۆر ووڵاتی تری ئەوروپا ڕویاندا راپەڕین و شۆرشەکانیان شەڵاڵی خوێن کران. بەڵام لە نێو هەمو ئەو راپەڕین و شۆرشە کرێکارییانەدا سەرکەوتنی شۆرشی سۆسیالیستی کرێکاری ئۆکتۆبەری ١٩١٧ بە ڕابەری لینین و بەلشەفی یەکان کە لە ئاکامدا چینی بۆرژوایان لە دەسەڵاتدا هێنایە خوارەوەو ڕوخاندیان و دەسەڵاتی شورا کرێکارانو خەڵکی زەحمەتکیش دامەزرا .ئەگەر چی تەنها دە ساڵێکیشی خایاند ،بەڵام ئەوە قوڵی تێگەییشتنی لینین و حزبی کۆمۆنیستی بەلشەفی ئەو کاتە دەگەنێت لە مانیفێست.
ئەم دوو تاقی کردنەوەیە لە گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی چینی کرێکارو هەمو توێژە بێبەشو چەوساوەکان ڕاستی ناوەڕۆکی پەیامی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفێستیان سەلماند وەک لە تێزی چینی کرێکار تەنها بەهێزی یەکگرتوی خۆیان رزگاریان دەبێت کە لە دروشمی کرێکارانی جیهان یەکگرن کورتیان کردەوە.

سەرنجی دووەم: ڕۆڵی شۆڕشگێرانەی کرێکاران وەک لە مانیفێستدا هاتووە..

بۆ ئەوەی لە دەروازەی کورتە مێژوویی یەکەوە زیاتر بچینە ناوەڕۆکی ئەو تێزو دروشمەی کە دەڵێت ڕزگاربونی چینی کرێکاربە هێزی ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان دابین دەبێت و دروشمی کرێکارانی جیهان یەکگرن ! کە ئاکامی پەی بردنی مارکسو ئەنگلزە بە پێگەی شۆڕشگیری یەکەی چینی کرێکار وا پێویست دەکات چاوێکی خێرا بە دووبەشە سەرەکی یەکەی مانیفێستدا بخشێنین.
سەرەتا مارکسو ئەنگلز لە پێشەکی یەکی کورتەوە دەستیان پێکردوە وەک زۆر کتێبو بەرنامەی ترکە لە دێرینەوە تا ئێستاش بۆتە نەریتێکی باوی زۆربەی نوسین ونوسەرەکان .لەو پێشەکی یەدا ئاماژە بەوە دەدەن کە چۆن ئیتر کۆمۆنیزم تەنها دونیایەکی خەیاڵ پڵاوی نی یە وەک لە کتێبی ئیکاریزمی کایەو فوری یەدا هاتوە .بەڵکو بۆتە ڕەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕیشەدارەو ،بەهێزی ناو کرێکاران و جوڵانەوەی کرێکاری لەهەمو ئەوروپاداو، بە ئاشکرا لە رێکخراوی کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکاندا خۆی نواندوە .وە ئەمەش بۆتە مەترسی یەکی گەورە لەسەر دەسەڵاتی چینی بۆرژوازیو سیستەمە سەرمایەداری یەکەی ئەو ووڵاتانە، بە تایبەتی لەهەر ٣ ووڵاتی فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا،ولەبەر دەم دەروازەی شۆرشەکانیاندان.

ئەم مەترسی یەش وای لە چینی بۆرژوازی هەمو ئەوروپاو، تەنانەت ئەمریکاش کردوە، کە هەمویان لە جۆرەها پەیماندا یەکبگرن بۆ لەناوبردنی ئەو تارمایی یە.هەر ئەم مەترسی یەشە کە وای لە چینی بورژوا زی کرد لەهەر کوێیەک لە دەسەڵاتدا بێت هەمو ئۆپۆزیسیونی خۆیان بەهەر شێوازێک بو بن بە کۆمۆنسیت لە قەڵەم بدەن.هەرچی باڵی ئۆپۆزیسیۆنیشە باڵی فەرمانڕەوا بە کۆمۆنیست تۆمەتبار کردوە.وە باشترین بەڵگەش بۆ بون بەهێزی کۆمۆنیستەکان ڕاستەقینەکان هەڵمەتی ڕاونانو دەسگیر کردنو زیندانی کردنی ڕابەرانی بزوتنەوەکەوە بوو .تەنانەت ئەوانەی کۆمۆنیستیش نەبونو سەر بە ڕەوتەکانی تری ناو جوڵانەوەی کرێکاری بون هەمان تۆمەتیان دەدایە پاڵیان و ڕاویان دەنان .بە تایبەتی لەوکاتانە داخوازی کەم کردنەوەی کاتی کارکردن بۆ هەشت سەعات کار، کە لە هەندێک شوێنی کار تا هەژدە سەعات کارکردن بوو،بە تەواوی تێکەڵ بو بو لەگەڵ سیاسەتو تێزو دروشمەکانی کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکان و مانیفێستەکەیان هەروەک لە بەشی دووەمی داخوازی یە بەپەلەکاندا هاتبوو.
ئێستا با چاوێکی خێرا بە بەشی یەکەمدا بخشێنین تا بزانین پەیوەندی و پێگەی کرێکاران لەگەل بۆرژواکاندا چی یەو چونە؟

سەرنجی دووەم :
بەشی یەکەم:بۆرژواکان و پرۆلیتارەکان ..

لە بەشی یەکەمدا قسەو باس لەسەر بۆرژواکان و پرۆلیتارەکان دەکەن .ناوەرۆکی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم دوو چینە وەک دوو هاوکێشەی حەتمی و پێویستی یەکتر شیدەکەنەوە.
تا ئەو جێگایە دەگەڕێتەوە بە چینی بۆرژواوە قسە لەسەر سەرهەڵدانی چینی بۆرژوازی بە درێژایی مێژوو، و ڕۆڵی شۆرشگێرانەی ئابوری و سیاسی و فکری و کەلتوری ئەم چینە دەکەن . بە تایبەتی لەو کاتانەی کە هێشتا بۆرژوازی ( ووشەیەکە لە زمانی فەرەنسی یانی دانیشتوانی شار) لە ژێر دەسەڵاتی فیودالی و خاچی کڵێساو قەشەکاندا جۆرەها باجو سەرانەیان دەداو دەچەوسانەوە.ئەمە جگە لەوەی ئاماژە بە پەیوەندی و هاوکاری و هاوپمانی خەباتکارانەی نێوان کرێکاران و بۆرژوازی دەدەن لە دەژی دەسەڵاتو سیستەمی فیودالی وەک لە پێشەوەش باسمان کرد.
لە ڕوانگەی ماتریالیزمی مێژوویی یەوە قوناغ بە قۆناغو، زۆر بە وردی و ڕۆشنی ،ئاماژە بە سەرهەڵدانی چینی بۆرژوازی دەدەن لەهەمو ڕویەکەوە .

بە تایبەتی سەرهەڵدانو پەرەسەندنی شێوازی ئابوری بورژوازی لە ژێرەوە کە بنکۆڵی سیستەمی ئابوری فیودالی دەکەن. هەتا دەگاتە ئەوەی ئیتر چینی فیودالی باڵادەست لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوری یەوە خود بە خود هەرەس دێنێت و تەنها دەسەڵاتیکی سیاسی لاوازی بە دەستەوە دەمێنێت.هەر ئەمەش وای لێکردن بەشێک لە دەسەڵاتە فیودالەکان بە بێ ڕاپەڕینی سەختو توندو تیژو خوێناوی ،وەک لە زۆربەی شۆڕشە بورژوازیەکاندا ڕویانداوە، لەهەندێک ووڵاتی تر، بە تایبەتی لە بەریتانیا ،ڕونەداو دەسەڵاتی پاشایەتی دەسبەرداری دەسەڵاتی سیاسی ڕەها بێت و مل بدات بە ڕیفۆرە سیاسی یەکانو دەسەڵاتی دەستوری.هەروەک ئێستاش دەیان بینین دەسەڵاتەکەیان زۆر ڕوکەشی یە .وە بەمەش لە دەسەڵاتی ڕەهای سەرکوتگەری بیان ڕوتێنەوەو لە چوارچیوەی دەستورو یاسا پێویستەکانی بۆرژوازیدا ،کە دەزگای پەرلەمانو حکومەت و قەزای هەڵبژێردراوەو رەنگدانەوەی سیستەمی ئابوری سەرمایەداریی قەتیسیان کەن.
لە دوای شیکردنەوەو هەڵویست گرتن لەسەر دەوری شۆرشگێرانەی بۆژوازی لەو دەورانە و پاش بە دەسەڵات گەییشتنی، ئیتر دێنە سەر بەشی دوەمی ئەم هاوکێشەیە کە پرۆلییاریا، یانی چینی کرێکارە.

لەم ڕوەوە ئاماژە بە ڕۆڵو پێگەی ئەم چینە دەکەن لە سایەی دەسەڵاتی بۆرژواو سیستەمە ئابوری یەکەی و کەشفی گەورەترین هەقیقەتی ئابوری دەکەن کە ئەویش بەرهەمهیانی زیدەبایی یە لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندی یە ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی یە.جا ئە م کەشفە کە مارکس پێش ئەنگلز پێی گەییشتوە هەروەک خۆی لە زۆر جێگا باسی دەکات و دەڵیت( بیری بنەمایی – فکری اساسی – لە مانیفیستدا ئەوەیە کە بەرهەمهێنانی ئابوری و ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی یەی کە لێیەوە دێتە کایەوە لە هەمو سەدەیەکی میژوویدا، میژووی سیاسی و بیری ئەو سەدەیە پێکدێنێت.ئەنگلز ئەمە لە پیشەکی چاپێکدا لەندەن لە ڕێکەوتی مانگی شەشی ١٨٨٣ ئاماژە پێ دەدات.

ئەنگلز هەروەها دەڵێت ئەگەر چی خۆی پێش ئەوەی مارکس بۆ یەکەمجار ببینێت کتێبی بارو گوزەرانی چینی کرێکار لە بەریتانیای نوسیوەو ناوەرۆکی ئەو بیرۆکەکەی کە لەم کتیبەی خۆیدا هاتوە لای مارکسیش هاتوە .بەڵام کاتێک ئەو لە جارێکی تر لە بروکسل ساڵی ١٨٤٥ مارکسی دیوە ئەو زۆر بە قوڵترو ڕیشەیی تر و هەمەلایەنە تر پێی گەیشتوەو ئەو بیرەی تەواو کردوەو دایڕشتوە لە چەندین نوسراودا.هەر بۆیەش زۆر بە تەوازوعەوە دەڵێت پێویستە تەنها ناوی مارکس دابنین لە کەشف کردنی ڕاستی ئەم تێورو تێزە ئابوری و کومەڵایەتی و سیاسی یانە.جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەم کەشفەی مارکس ،کە کرۆکەکەی لە کەشفی زیدەبایی کە ئاکامی فرۆشتنی هێزی کاری کرێکارانە بە چینی بۆرژوا خۆی دەبێنێتەوە، بە قەد کەشفی داروین لە بواری زانستی بایۆلۆژیدا گرنگو کاریگەری هەیە لە مێژووی کۆمەلایەتیدا .وە دوای مەرگی مارکسیش ئەنگلز یەکەم کەس بو کە ناوی تێوری شۆڕشگێرانەی مارکسیزمی لینا وەک تێوری شۆڕشگێرانەی چینی کرێکار بۆ شۆڕشی کرێکاری وگرتنی دەسەڵات لە ڕێگای روخانی دەسەڵاتی بۆرژوازی و بنیاد نانی سۆسیالیزم و کۆمەڵگای کۆمۆنسیتی ئینسانی تەواو.

بەشی دووەم: پرۆلیتارەکان و کۆمۆنیستەکان…

لە بەشی دووەمی پرۆلیتاریاو کۆمۆنیستەکاندا بە پرسیارێک دەست بە ڕونکردنەوەی ئەم هاوکێشەیە دەکەن و دەڵێن بە شێوەکی گشتی هەڵویستی کۆمۆنیستەکان بەرامبەر پرۆلیتارەکان چۆنە؟ هەر بە یەک ڕستەش وەڵامێکی سادەو ڕۆشن وەک هەڵوێستی کۆمۆنیستەکان بەرامبەر پرۆلیتارەکان دەدەنەوە دەلێن کۆمۆنیستەکان ،کە مەبەستیان لە خۆیانەو ڕێکخراو بون لە کۆمەڵەی کومونیستەکان ،کە ڕابەرانی تێوری و سیاسی وفکری یان بون ،هیچ بەرژەوەندی یەکی جیاوازیان لە کرێکاران نی یە. تەنها جیاوازی یەک کە هەیان بێت لەگەڵ بەشەکانی کرێکاران وحزبە کرێکاری یەکانی تر ئەوەیە کە کۆمۆنیستەکان رەچاوی هەمو بەرژەوەندی یەکانی ئێستاو داهاتوی بزوتنەوەی کرێکاری دەکەن کە خۆی لە ڕیفۆرم و شۆڕشدا دەبینێتەوە تا گەیشتنی کرێکاران بە دەسەڵاتی سیاسی لە ڕێگای ڕوخانی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی یەوەو، پاشان لە ڕیشەکێشانی شێوازی ئابوری سەرمایەداری کە بەهۆی خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێناوە کرێکاران بۆ بەرهەمێینان بەکرێ دەگرن بە دانی کرێیەکی کەم کە تەنها بەشی بژێوی یەکی سەرەتایی و مەمرەو مەژیان دەکاتو زێدەبایان لێ وەردەگرن .ئەم زیدەبایی یەش سەرچاوەیی هەمو سودو قازانجەکان و کەڵەکەی سەرمایەکانیانو ،تەنانەت درێژەدان بە دەسەڵاتی بۆرژوازی بەهەمو دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی یەوە. جا لەهەمان کاتدا ئەم واقعی بەرهەمهێنانە خود بەخود کرێکارانی لە شوینی کارو ژیانیان ڕێکخستوە بە تایبەتی لە ژیر یەک میچی – سقف – کارگەو شوێنی کاردا بونەتە خاوەنی خودبەخودی هۆشیاری خەباتی ئابوری خۆیان هەمیشەش مافو خواستە ئابوری یەکانیان دەخنە ڕوو.

بەڵام تا ئەو جێگایە پەیوەندی یان بە کۆمۆنیستەکانەوە یەوە ئەوەیە کە کۆمۆنیستەکان لە ڕێگای ڕێکخراوبونیانەوە هەمو بەشە پێشرەوەکەی کرێکاران ڕێکدەخەن لە حزبی سیاسیوهەروەها لە ڕێکخراوەی جەماوەریدا و ئامادەیان دەکەن بۆ شۆڕش . کرۆکی ئەو شۆرشەش بریتی یە لە هەڵوەشانەوەی پەیوەندی یە ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکەی بۆرژوازی کە لەسەر موڵکداری تایبەت وەستاوە.وە لە جێگایدا پەیوەندی موڵکداری گشتی جێگیر دەکەن.
خاڵی گرینگ لەم بەشەدا کە کرۆکی دروشمەکەشە ئەوەیە ، کرێكاران وەک ئاماژەمان پێدا شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری ناچاری کردون بە جۆرێک لە ڕێکخراوبون هەر بۆیەش خود بەخود کرێکاران هەمیشە بیر لە زیاد کردنی کرێو باش کردنی هەلومەرجی کار کردنو بردنە سەری ئاستی گوزەرانی خۆیان و ماڵومناڵانیان دەکەنەوە. تەنانەت خۆیان لە ڕێکخراوی پیشەیی و جەماوەریشدا ڕێکدەخەن.

بەڵام گرینگتر لەمە بەرزکردنەوەی ئەم جۆرە لە ڕێکخراو بونەیە تا ئاستی ڕێکخراوبونی سیاسی کە کرۆکەکەی ڕێکخراوبونی حزبی و حزبی کۆمۆنیستی یە .ئەمەش بە مەبەستی هەم باشتر و ئاسانترو خێراتری خواستە ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکانیان هەم کۆتایی هێنان بە سیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و دەسەڵاتی بۆرژوازی و گرتنە دەستی دەسەڵاتی خۆیان و گۆڕینی شێوازی ئابوری سەرمایە لە ڕێگای بە کۆمەڵایەتی کردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان.جا بانگەوازو داخوازی و هۆشداری یەکەی کرێکارانی جیهان یەکگرن کرۆکەکەی بریتی یە لەوەی کە کرێکاران بۆ ئەوەی پەیامە مێژویی و ئینسانی یەکەیان جێبەجێ بکەن کە کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەی ئینسانە لە لایەن ئینسانەوەو لە ڕێگای لەناو بردنی موڵکداری تایبەتی بۆرژوازی و سیستەمی سەرمایەداری یەوە پێویستە حزبی سیاسی شۆڕشگێری خۆیان پێکبێنن .جا هەر کەسو لایەنێكش کە زیاتر بانگشەی کۆمۆنیستی بکات ئەگەر ئاوا مانا سیاسی و حزبی یەکەی وەرنەگرێت ئەوە ئیتر لە کرۆکی مارکسیزم نەگەیشتوە.

لە ڕویەکی کەوە مانیفیست پێمان دەڵێت جیاوازی نیوان شۆڕشە بۆرژوازی و کرێکاری یەکان لە کرۆکدا ئەوەیە کە شۆرشە بۆرژوازیەکان پیش ئەوەی شۆڕشە سیاسی یەکەی بکات شۆڕشە ئابوری یەکەی زۆر لە سەرخۆ لە چەند سەدە لەوەوبەرەوە ئەنجامداوە لە دژی سیستەمی دەرەبەگی .یانی ئابوری سەرمایەداری لە هەناوی سیستەمی ئابوری دەرەبەگی سەریدەرهێناوە لە ژیرەوە لە یەکو دوو سەدەی رابردوەوە.بۆیە شۆرشە سیاسی یەکەی تەنها کاری گۆڕینی تەنها سەرخانو دەسەڵاتی سیاسی یە.بەڵام شۆرشی کرێکاری بە پێچەوانەوە یەکەمجار ڕاپەڕینی سیاسی دەکاتو دەسەڵاتی سیاسی هەمەلایەنەی بۆرژوازی دەروخێنیت و دەسەڵاتی سیاسی خۆی جێگیر دەکات. تەنانەت پێویستە هەمو دەزگاکانی بۆرژوازی لەناوبباتو دەسەڵاتو دەوڵەتی خۆی لە جێگای دابمەزرێنێت .ئەوکاتە هەنگاو هەڵدەرێت بۆ شۆرشە ئابوری یەکەی.وە لە رستەیەکدا دەڵیت لە شۆرشە بۆرژوازی یەکاندا رابردوو بەسەر داهاتودا زالە بەلام لە شۆرشە کرێکاری و کۆمۆنسیتی یەکاندا ئەوە داهاتوە زالە بەسەر رابردوودا.ئەم تیزانە ئەگەر چی لە مانیفیستدا هاتون بەلام لە زۆر شوێنی تریش بە روونی باسی کردون. بە تایبەتی لە یانزە تیزەکەی لەمەر فیورباخ. تێزەکانی فیورباخ ڕاستە رەهەندی ئینسانیان هەیە بەڵام لەهەمان کاتدا ناوەڕۆکێکی چینایەتیان هەیە.کاتێک لە یەکێک لە تیزەکان دەڵێت فەیلەسوفەکانی پێشتر تەنها دونیایان لێکداوەتەوە بەڵام گرینگ گۆڕینێتی.پرسیارەکە ئەوەیە چۆن دەگۆڕێت و کێ دەیگۆرێت.دیارە مەبەستی چینی کریکارو ڕۆڵە شۆڕشگیرێتی یەکەتی.

بە کورتی ئەنجامگیری لەسەر گرینیگی سیاسی و ڕێکخراوەیی چینایەتی کرێکاران و کۆمۆنیستەکان وەک بەشی پێشڕەوی کرێکاران لە پەیوەندی یان لەم بەشەدا ڕونو ئاشکرا دیارە وەک لە تیزو دروشمەکەش کورتیان کردۆتەوە کە مەبەستیانە کرێکاران پیویستە لە رووی سیاسی حزبی یەوە یەکبگرن تا دەسەلاتی بۆرژوا بە راپەرین بروخێنن بە تەواوی و دەسەلاتو دەوڵەتی چینایەتی خۆیان دامەزرێنن .لە یەکەم هەنگاوێشدا پیویستە ئەو دەخالە بۆ گۆرینی ریشەیی کە خودی شۆرشەئابوری یەکە دەست پێ بکەن بۆ بەرقەراربونی ئابوری سوسیالیستی کە هەنگاوی یەکەمە.وە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هەنگاوانە لە هەر وەڵاتیکەوە بۆ ووڵاتیکی ترو لەهەر سەردەمێکدا ئەگەری هەیە جیاواز بیت.لێرەدا سۆسیالیزم وەک هەنگاوی یەکەمی شۆڕشی کرێکاری دادەنین هەتا هەنگاوی دووم دەسپیێدەکات کە کۆمۆنیزمە لەسەر بنەمای تیزە بەناوبانگەکەی تریان بەڕێوە دەچێت کە دەڵێت :لە کۆمەڵگای کۆمۆنیستی تازەدا پەرەسەندنی ئازادی هەمو ئینسانێک مەرجی پەرەسەندنی ئازادی هەمو ئینسانەکانە.

هەڵبەت لە مانیفیستدا بەشی سێهەمیش هاتوە لەگەل کۆمەڵیک سەرنجو تیبینی لەسەر هەڵویستگرتنی حزبە کۆمۆنسیتەکان بەرامبەر حزبە ئۆپۆزیسیونەکان ئەو سەردەمە بەلام بەرەچاو کردنی ئەوەی کە بەشی یەکەمو دووەم بە درێژی و ڕونی باسی پیگەو رۆڵی شۆرشگیرانەی پرۆلیتاریا و گرینگی سیاسی و رێکخراویی یان دەخاتە روو هاوکات کاکڵەی تیورو پاکتیکی شۆرشگیرانەی مانیفیستە بویە ئیمەش بە پێویستمان زانی سەرنجەکانمان لەسەر ئەم دووبەشە چەق ببەستێت. بە نیسبەت بەشی سێهەم و سەرنجو تێبێنییەکانیان لەسەر شیوازی هەلوێستی کۆمۆنیستەکان باردودخۆی ئەوساو ئیستا تەنانەت دەورانی لینینش ئەوەندە گۆراوە هەر بویە وەک ئەنگلز لە دوای پیشەکی شوباتی ١٨٩٣ دا ئاماژەی پیدەدات جگە لە باسە بنەمایی یەکانی کە لەو بەشەدا هاتوە زۆر شتی ناکڕیت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی چاوی لێبکرێت
سەرنجی سێهەم :

ئەنجامگیری یەکی کورت:

ئەگەر ئەمرۆ دوای سەدو حەفتا ساڵ لە بڵاوبونەوەی یەکەم چاپی مانیفیست بەرواودی ئەم نوسراوەیە بکەین لەگەڵ هەمو ئەو کتێبانەی، جا هەر ناوو ناوەڕۆکێیان هەبێت ، لەم مێژوەوە نوسراون و بڵاوبونەتەوە، دەگەینە ئەو ئەنجامگیری یە کە هیچ نوسراو کتیبو بەرنامەیەک وەک لەسەرەوە سەبارەت بە ئینجیل و تەوراتو قورئان و..ئاماژەمان پێدا نەیان توانیوە بە ئەندازەی ئەم کتێبە بچوکە کاریگەریان هەبوبێت لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە تایبەتی ڕێگای رۆشنی ڕزگاری یەکجاری نیشاندابیت بە تیوری یەکی شۆرشگێرانەو بابەتیانە. ئەمەش بێگومانە دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆکار :
یەکەم: پێگەو ڕۆڵی شۆڕشگێرانەی چینی کرێکار- پرۆلیتاریا – لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتییدا کە دوا پەیامی وەرچەرخانی شۆڕشگێرانە بە شێوەی حەتمی کەوتوتە ئەستۆی . ئەم چینە تا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی رزگار بکات لەهەمو شێوازێکی چەسانەوەو کۆمەڵگایەکی کۆمۆنسیتی جیهانی بەدی بێنێت کە تیایدا هەروەک لەوێشدا هاتوە کە چینی کریکار لە ڕیگای شۆرشەکەیەوە خۆی و بۆرژوازیش لەناو دەبات ئیتر قسەیەک نامینێت لە چینە کۆمەڵایەتی یەکانو چەوسانەوە.

دووەم: ڕۆڵی مارکس لە دانانی ئەم تیۆرە شۆڕشگێرانەیەوەو پەی بردنی بەوەی کە تەنها پراکتیکی ئەم چینە دەتوانێت ڕێکبێتەوە لەگەڵ ئەم تیورە .چونکە تاکە چینێکە لەهەمو مێژووی کۆمەڵگاکان تا ئێستا کە تاسەر شۆڕشگێرەو ئەرکی کۆتایی پێهێنانی چەوسانەوەش لەسەر ئەستوی ئەم چینەیە.هەر لێرەوەشەوە تیۆرەکەی مارکس بوە تیۆری شۆرشگیرانەی ئەم چینەو ناوی مارکسیزمی لینرا کە ڕێگای ئازادیبەخشی نەک هەر کرێکاران بەڵکو هەمو مرۆڤایەتی یە.
لەم ریگایەشدا هاوڕێیەتی مارکسو ئەنگلزیش بونە ئەو هاوێییەتی یە کە هەرگیز مێژووی مرۆڤایەتی نە بە خۆیەوە دیوەو نە دەیبینێت.ئەمەش لەو دڵسۆزیە هەمەلایەنەدا دەردەکەوێت کە ئەنگلز بۆ مارکس هەیبو کە جگە لە هاوبەشی لە داهێنانو داڕشتنی ئەم تیۆرە بەڵام ئەو هەمو کات ناوی مارکسی لە پێش خۆیەوە داناوەو، سەرەنجامیش دوای مەرگی مارکس تەنها ناوی مارکسی لکان بەم تیۆرەوەو کردی بە مارکسیزم.

موزەفەر عەبدوڵا
٢١-٢-٢٠١٨




مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا … گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ ئاسۆ كه‌مال


ئاسۆ كه‌مال :” به‌ڵێ پێویسته‌ لیستێكی چه‌پ هه‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆشنی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێ كه‌ بڵێ ده‌توانێ له‌و په‌رله‌مانه‌دا چی بكا؟”
گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵَ ئاسۆ كه‌مال نوسه‌رو هه‌ڵسوراوی كۆمۆنیست له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر

له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه‌:

ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه‌ چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه‌ له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له‌ دابینكردنی به‌شێك له‌ مافه‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ و توانراوه‌ جێگیر بكرێت له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه‌ په‌راوێز خراوه‌ و لاواز كراوه‌، هه‌ندێكی ماوه‌.
له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له‌ ئابوری ڕه‌یعی بریتییه‌ له‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به‌ قازانج و ویستی بانك و كارتێله‌ مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌ هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی جدیتری خستۆته‌ به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له‌ به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.


(1) کام خوێندنەوە پێویستە بۆ دیاریکردنی ئەرک و ڕۆڵی چەپ ومارکسیەکان؛خوێندنەوەیەک کە ڕۆڵی چەپ لە پەراوێز خراوی دەریبهێنێ وبیکاتە لیدەر لە ئاراستە کردنی ڕوداوەکان ؟

ئاسۆکمال:
دەستان خۆش بۆ پرسیارەکان و بەتایبەت ئەوە گرنگە کە پرسیارتان کردوە چۆن چەپ لە پەراوێزخراوی دەربهێنرێ و بکرێتە لیدەر لە ئاراستەی ڕوداوەکاندا. ئەم پەراوێزبونەی چەپ مەسەلەیەکی سەرەکیە.
بەڵام سەرەتا لەسەر وشەی چەپ پێویستە شتێک بڵێم. ئەم تێرمەی چەپ و ڕاست لەشۆڕشی فەرەنسە ١٧٨٩ هاتەئاراوە کاتێک نوێنەرانی ئەرستۆکراسی کە لایەنگری دەسەڵاتی پاشایەتی بون لەلای ڕاست و نوێنەرانی خەڵک کە دژایەتی سیستەمی پاشایەتیان دەکرد لەلای چەپ لە ئەنجومەنی نیشتمانی دادەنیشتن. دواتر لەسەدەی ٢٠ یشدا کە جیهان لەشەڕی ساردا بەدووبەرەوە دابەش بوو ،سۆڤیەت و چین و بلۆکەکانیان وەک چەپ پێناس دەکران لەبەرامبەر کەمپی ئەمریکا و ڕۆژئاوادا وەک بەرەی ڕاست. لە دنیای ئێستاشدا هەرچەند هێشتا چەپ بە بەگشتی مەبەست لەو هێزانەیە کە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا خوازیاری ئاڵوگۆڕ و ریفۆرمن یاخود دژی کاپیتالیستی و دژی نیولیبرالین و بانگەشەی کۆمۆنیستی و سوشیالیستی و سێکولاریزم و یەکسانی ژن و پیاو و ئازادیە سیاسیەکان و پاراستنی ژینگە دەکەن .
لەهەر دەورەیەکدا چەپ لە کۆمەڵگەدا مانایەکی هەیە و پەیوەستە بە جێگای ئەو حزب و لایەنانەی خۆیان بە چەپ دەزانن لە ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا ،وە لە وەڵام بەو مەسەلە و گرێ سەرەکیانەی بەردەم خەباتی سیاسی و چینایەتی.
هەربۆیە خوێندنەوە بۆ چەپ و ئەرکەکانی لە پێشدا خوێندنەوەی تایبەتمەندیەکانی ئەو چەپەیە کە دەتوانێ ببێت بەو هێزە کە خوازیاری گۆڕانی ئەو دۆخە سیاسی و ئابوری یا کۆمەڵایەتیە بەرەو ئاراستەیەکی ڕادیکاڵ و جیاواز لە سیستەمی زاڵی ئێستای کوردستاندا. وە هەروەها ناسینەوەی ئەو تایبەتمەندیانەی هێزە چەپەکانی ئێستایە کە لە پەراوێزدان.

چەند نمونەیەک لە مێژووی چەپ لە عیراق و کوردستاندا مەبەستەکەم لە جیاوازی مانای چەپ و ئەرکەکانی لەهەر دەورەیەکدا زیاتر ڕون دەکاتەوە.
لە دەیەکانی سێیەمی سەدەی بیست تا کۆتایی سیستەمی پاشایەتی لە عیراقدا حزبی شیوعی نوێنەرایەتی چەپی کۆمەڵگە بوو ، بەوەی خواستی جوتیارانی بۆ ئیسلاحی زەراعی و خواستی خەباتی ڕزگاریخوازی بۆ نیشتمانێکی ئازادی پیشەسازی لە ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوایی نوێنەرایەتی دەکرد. کاتێک شۆڕشی ١٩٥٨ ئەم هەنگاوی بەم ئاراستەیەدا نا و پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەتدا خۆش بوو، ئیتر مانای چەپ بون لە کۆمەڵگەدا گۆڕدرا و بەرنامەی حزبی شیوعی نوێنەرایەتی گۆڕانکاری سیاسی و شۆڕشگێڕانەی نەدەکرد و بەتایبەت کاتێک بەرەی لەگەڵ حکومەتی بەعسدا پێکهێنا جێگای حزبی شیوعی بەرەو ڕاست وەرگەڕا.

لە کوردستانیش لە ناوەڕاستی هەفتاکاندا کۆمەڵەی ڕەنجدەران نوێنەرایەتی چەپ و ڕۆشنبیران و خەڵکی زەحمەتکێشی دەکرد لە دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری دژی بەعس و بەرامبەر بە مۆدێلی پارتی وەک هێزێکی ڕاستڕەوی خێڵەکی . بەڵام لە هەشتاکاندا کاتێک کۆمەڵەی ڕەنجدەران وەک پاشکۆی شەڕی ناوخۆی جەلالیزم و پەیڕەوکردنی سیاسەتی حزبە ناسیونالیستەکانی تر لە حوکمی زاتیدا و وەرگرتنی ئیمتیاز لە هەر دەوڵەتێک کە بەشێکیان پێ بدا ،کاری دەکرد و ئیتر نوێنەرایەتی هیچ چەپ بونێکی لە کۆمەڵگەدا نەدەکرد.
لە سەرەتای نەوەدەکانیشەوە کۆمۆنیزمی کرێکاری نوێنەرایەتی چەپێکی دەکرد ، کەوەک بزوتنەوەیەکی ڕۆشنبیرانی ناڕازی دژی دەسەلاتی ناسیونالیزمی یەکێتی و پارتی و دژی بێکاری و شەڕی ناوخۆ و دژی کوشتنی ناموسی ژنان و سەربەخۆیی کوردستان ، تاکو لە سەرەتای ٢٠٠٠دا بەزۆری چەک کرایە دەرەوەی مەیدانی ململانێی سیاسی.

لە ٢٠٠٧ بەدواوە جۆرێکی تری چەپ لە کۆمەڵگەدا دەرکەوت کە شێوازێکی دەرکەوتنی وەک ڕەوتێکی حزبی نەبوو وەک ئەو چەپە حزبیانەی پێشوو، بەڵکو بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی داواکاری جەماوەری بوە کە دژ بەدەسەڵات لە پێناو باشترکردنی گوزەران و ئازادی سیاسیدا هاتە مەیدان. ئەم بزوتنەوە ناڕەزایەتیە جەماوەری و سیاسیە خۆی لە خۆپیشاندان و مانگرتن و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی دەسەڵاتدا نیشانداوە و قۆناغی جۆراوجۆری بڕیوە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەمە خۆی بەشێك لە بزوتنەوە دژی هەژاری و دژی سەرکوتی دەسەڵاتە ،کە دیاردەیەکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقایە و لە ئێرانەوە تاکو تونس و لیبیا بەشیوەی جۆراوجۆر خۆی نیشان دەدا.

بۆیە ئەگەر باس لە چەپ وەک بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی دژی دەسەڵات بێت و دژی هەژاری و نەبونی ئازادی بێت، ئەوا ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەریانە ئەو بزوتنەوە چەپەیە کە دەبێ بنەمای کاری کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکان بێت.
چەپێک کە لە پرسیارەکەتاندا هاتوە و پیویستە لە حاشیەییەوە بچێتە قۆناغی پێشڕەویەوە دەبێ سەرەتا جێگاو ڕیگەی خۆی لەگەڵ ئەم بزوتنەوە ناڕەزایتیەدا دیاری بکا . هەر خوێندنەوەیەک لەلایەن هەر هێز و گروپ و حزبێکەوە، ئەگەر سەرەتا ئەم بزوتنەوە ناڕەزایتیە جەماوەریە وەک بنەمای دەوری چەپ لەمڕۆی کوردستاندا نەناسێت ئەوا ناتوانێ لە قاڵبی ئیستای پەراوێزبونی خۆی دەربچێ. من سەرنجی وەڵامەکانی ئەو ئەندامانەی ئەو حزبە چەپانەی ئێوە دواندوتان داوە لە حزبی شیوعی و کۆمۆنیستی کرێکاری و هەڵسوڕاوانی چەپ. ئەوەی جێگای سەرنجی منە ئەوەیە کە هێشتا ئەم حاشیەیی بونی خۆیان لەم ناڕەزایەتیانە و لە ململانێی سیاسی نێو کۆمەڵگەدا نابینن و دەیانەوێ لەچوارچێوەی هەمان سیاسەت و چوارچیوەی ڕێکخراوەکانی خۆیانەوە درێژە بە کارەکانیان بدەن.

چەپی حاشیەیی دەوری گۆڕان و ئیسلامیەکان لەم ناڕەزایەتیانەدا دەکاتە بیانویەک بۆپاساودانی لاوازی و پەراوێزبونی خۆی. ئەمە وەک واقعیەتی ناڕەزایەتیەکی کۆمەڵایەتی لەم کۆمەڵگەیانەدا نابینێ و پێی وایە دەبێ بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان کاریگەری بزوتنەوە بورژوازیە ناڕازیەکانی بەسەرەوە نەبێ ، لەکاتێکدا چەپی کۆمۆنیستی نەیتوانیوە ببێتە پێشڕەوی ئەم ناڕەزایەتیانە! لەڕابردودا ئەم ناڕەزایەتیانە لەژێر کاریگەری ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان و ئیسلامیەکاندا بەلاڕێدا برا و لە ١٧ شوباتدا سودی خراپیان لەو خۆپیشاندان و قوربانیانەی خەڵک بینی ،وە ئێستاش کاریگەری خۆشباوەڕی ریفورم و دیموکراسی پەرلەمانی گۆڕان و ئیسلامیەکانی لەسەرە و “بەرەی مێژوویی” هەموو زیانلێکەوتوە ئیسلامی و گۆڕان و هاودیدە کۆنە یەکێتیەکان و نەوەی نوێی کەناڵە ئاسمانیەکە ، دەیانەوێ جارێکی تر ئەم بزوتنەوە ناڕەزایەتیە بکەنە پردی گەیشتنەوەیان بە کورسیەکانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی. بەڵام خاڵی ئاڵوگۆڕی گرنگیش لەم بزوتنەوە ناڕەزایەتیانەدا ئەوەیە کە جەماوەری کرێکار و فەرمانبەر و کەم دەرامەت و لاوان لە مەیدانی خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ٢٠١٧دا لەدژی هەر پێنج حزبەکەی دەسەڵات هێزی ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بەم حزبانە نیشاندا. هێزێک دەتوانێ ببێتە پێشڕەو کە ناڕەزایەتیەکانی ئێستا لەباری ئامانج و ڕیکخراوەیی گەشە پێبدا تا ئاستی گەیاندنی بە بەدیلێکی جەماوەری کە توانای فشاردانانی لەسەر دەسەڵات هەبێ بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی و هێزی سەراسەری و لۆکاڵی کۆکراوە و ڕیکخراوی هەیە بۆ لەکارخستنی توانای سەرکوتی دەسەڵات لە خوارەوە، وە بەوێنەی ئۆپۆزسێۆنێکی سیاسی و جەماوەری کە ئەلتەرناتیڤی دەسەڵاتە لە هەنگاو و سیاسەتەکانیدا دەرکەوێ.

چەپێک کە لە ناڕەزایەتیەکانی ئێستادا پێکەوە کاردەکەن ، وەک کۆمۆنیستی کرێکاری و شیوعی و زەحمەتکێشان و گروپە چەپ و هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکان، دەور و کاریگەریان لەسەر ئەم ناڕەزایەتیانە لاوازە و دەورێکی حاشیەییە. پرسیارەکەتان دەیەوێ ئەم چەپە بکاتە لیدەری ناڕەزایەتیەکان. لێرەدا دەبێ سەرنجی ئەوە بدەین کە ئەم چەپە خۆی لە ئاستی ناڕەزایەتیەکەدا پەراوێزە و ئاستی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و پراتیک و دەخالەتیان لەم چەپە بەرزتر و کۆمەلایەتی ترە کەواتە ئەم چەپە ناتوانێ ببێتە قاڵبی ئەو ناڕەزایەتیانە و بە ڕێکخراوبونی ڕابەرانی ئەم ناڕەزایتیانە لەو ڕیکخراوانەدا ئاستی توانایی و دەخاڵەتی ناڕەزایەتیەکان دێتە خوارەوە و وەک ئەم ڕیکخراوانە دەبنە حاشیەیی.
کەواتە ئەوە ئەم چەپەیە کە دەبێ بگۆڕدرێ و بچێتە ئاستی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانەوە و ناڕەزایەتیەکان بگەیەنێتە ئاستی بەدیلێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی. بەڵام ئایا ئەم ڕێکخراوە چەپانەی ئێستا ئەمە بەرنامە و نەخشەکاریانە و لە ناڕەزایەتیەکان و ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستاندا وەڵام بەم ئەولەویەتانە دەدەنەوە؟

بۆ نمونە ئەمە ئاڵوگۆڕی بەرنامەیی و سیاسی لە حزبی شیوعی دەوێ کە لە بزوتنەوەیەک بۆ ریفۆرمی سەرمایەداری ،کە هێشتنەوەی سەرمایەداری دەوڵەتی دەوێ و ڕێگەی گۆڕینی سیستەم لە پەرلەماندا دەبینێتەوە و لە حکومەتی یەکێتی و پارتیدا پۆست و وەزارەت وەردەگرێ، بۆ بزوتنەوەیەک کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی سەرمایەداری و دروستکردنی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی کرێکار و فەرمانبەر و چینە هەژارەکان بێ و لە ئاستی سیاسیدا کار بۆ ژێرپێ چۆڵکردنی دامودەزگای چەکدار و سەرکوتی دەسەڵات بکا.
بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش پێویستی بە گۆڕینی پراتیکە لە گروپێکی ئاژیتاتۆری ناو دنیای ڤێرچواڵەوە بەرەو حزبێک کە ڕابەرانی ناڕەزایەتیەکان لە تۆڕێکی جەماوەری و سیاسیدا کۆبکاتەوە کە هەنگاو بەهەنگاوی ئەم ناڕەزایەتیانە بەرێتەپێش و سەرپەرشتی بکا. پێویستی بە گۆڕینی ناوەندی کارکردنی ئەم حزبەیە لە نێو میدیای ڤێرچواڵەوە و پڕۆژەی ڤێرچواڵەوە کارکردن لە نێو خەباتی واقیعی و لەنێو گەرەک و فەرمانگە و شوێنی کار و ژیانی کرێکاران و فەرمانبەران و کاسبکاران و خەڵکانی ناڕازی و ئازادیخواز و سێکولار و سەرخستنی پڕۆژە و خواستە واقعیەکانیان. ئەمە بۆ هەموو ئەو گروپ و دەستە کۆمۆنیستی و چەپ و سۆشیالیستیانەی تریش دروستە کە دورەو پەرێزن یان لە پەراوێزی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکاندان.

هەموو ئەو هێز و هەڵسوڕاوانەی کە لەناڕەزایەتیە سیاسی و چەماوەریەکانی ئێستادا بەشدار و چالاکن، دەتوانن ماتریالی دروستکردنی بزوتنەوەیەکی کۆمۆنیستی پێشڕەوبن کە نوێنەرایەتی کردنی چەپی کۆمەڵگە بکەن بەرەو ئاڵوگۆڕی ڕادیکالانە و شۆڕشگێڕانە . کاری گرنگی ئەم هێزە لەناو چەماوەری ناڕازی و کرێکار و فەرمانبەر وژنان و لاوان و خەڵکی ئازادیخوازدایە کە بتوانێ پێشڕەوایەتی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بکا و لەگەڵ شێوازی تۆڕی ناڕەزایەتیەکان و ڕابەران و ڕیکخەرانی ئەو دەستە و گروپانە تێکەڵاوبێت و بەرەیەکی چەپی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە دەبێتە بەدیلی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، لە جۆری حزبە چەپەکانی یۆنان، ئیسپانیا و ڕێکخراوەی جەماوەری و کرێکاری و ئۆرگانەجۆراوجۆرەکانی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست بکا نەک تەنیا لە ئەندامەکانی خۆیان بەڵکو لە زۆربەی هەڵسوڕاوانی ناڕەزایتیەکان.

(2) هەڵومەرجی ئەمرۆ و شکستی حوکمڕانی بەرەی راستڕەوی ، چ بژاردەو پلاتفۆرمێکی مومکین دەخاتە بەردەم هێزەچەپ ومارکسییەکان ؟ هێزەچەپ ومارکسییەکان کێن لەمرۆدا ، دەتوانن لەچوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوبەشدا کۆببنەوەوبەربەستەکانی بەردەم کاری ئەوهێزانەچین ؟

ئاسۆکمال:
ڕاستە بەرەی ڕاستی کۆمەڵگە کە یەکێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان و هاوپەیمانەکانیان نوێنەرایەتی دەکەن شکستیان هێناوە. پارتی و یەکێتی وەک حکومەت و ئیدارەی سیاسی و سەربازی و ئابوری شکستیان هێناوە و لە ئەزمەی هەمەلایەنەی سیاسی و ئابوریدان. لەهەمان کاتدا گۆڕان و ئیسلامیەکان و هاوپەیمانی و نەوەی نوێش لە سەرلێشیواوی و بێ بەدیلیدان. بەڵام سیستەمی بنەماڵەیی و میلیشیایی دەتوانێ درێژە بە ژیانی خۆی بدا بەمەرجێک بتوانێ خەڵکی کرێکار و فەرمانبەر و کاسبکار لە بێ موچەیی و بێکاری و نەبونی خزمەتگوزاریەکاندا ڕابگرێ و قورسایی قەیرانەکانی بەسەر خەڵکی کرێکار و هەژاردا بشکێنێتەوە و درێژە بە سەرکوتی سیاسی و سەربازی بدا.
پرسیار ئەوەیە تاکەی ئەم دەسەڵاتە دەتوانێ درێژە بەم سیاسەت و بەرنامەی هەژاری و سەرکوتەی خۆی بدا و لەگەڵیشیدا شەرعیەتی مانەوەی هەبێ؟ بێگومان ئەمە سنوری هەیە هەر بۆیە بەهاری عەرەبی و ١٧ شوبات و خۆپیشاندانەکانی کوردستان و عێراق و بەهاری ئێرانی بەردەوامە.
پارتی و یەکێتی لە چارەسەری کێشەی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقیشدا شکستیان هێناوە و نەک سەربەخۆنەبون بەڵکو فیدرالیزمەکەشیان هەڵپاچرا و هیچ ئایندەیەکی ئابوری و سیاسی دەسەڵاتەکەیان دیار نیە. لەبەرامبەر ناڕەزایەتیەکاندا جگە لە سەرکوت ڕێگەی تریان بۆ دامرکانەوەی توڕەیی خەڵک نیە.

ئۆپۆزسیۆنی پارتی و یەکێتیش سەرلێشواون . دەمێک ئیسلامیەکان لە ناو حکومەتی بنکە فراواندان و لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا دەبنە ئۆپۆزسیۆنی حکومەت و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن. دەمێک گۆڕان دەبێتە هاوپەیمانی یەکێتی بۆ گۆڕینی هاوسەنگی و دوای هیلاکبونی لە نێوان دەستی دەستی باڵەکانی یەکێتیدا دەچێتەوە خزمەت پاکێجە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئیسلامیەکان. ڕۆشنبیرانی ئەم ئۆپۆزسیۆنەش خەریکی نوسینەوەی خەوی شیرینی دیموکراسی پەرلەمانین و جەژنی “بەرەی مێژوویی” کۆکتێلی ئیسلامی و کۆنە هاوپەیمانەکانی یەکێتی دەگرن دوای بێ ئومێدبونیان لە سەرکەوتنی “قۆناغە مێژووییەکەی” گۆڕان لە دەورەی پەرلەمانی پێشودا. ئەم نیوە ئۆپۆزسیۆن و نیوە هاوپەیمانی دەسەڵاتە، لەبەردەم عەبادی و مالیکی و ئێراندا چۆکی داداوە تاکو بیانگەیەننە کورسی دەسەڵاتی هەرێمی سلێمانی.

بێگومان بەرەی چەپی کۆمەڵگە ،کە خۆی لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و ڕێکخراوەکانی بەشدار لەو ناڕەزایەتیانەدا دەبینێتەوە، ڕوبەڕوی هەلومەرجێکی ئاڵۆزی سیاسی یە. ئەم هەلومەرجە ئاڵوزە، هەم لەبەرئەوەی لە کوردستان دەوڵەت و سیستەمێکی سیاسی سەراسەری و دامودەزگای دەوڵەتی نیە و ئەوەی هەیە دوو ئیدارەی میلیشیاییە کە هیچ پەرلەمان و یاسا و چوارچیوەیەکی نێودەوڵەتی تیایدا کارناکات تاکو ڕێگەی گۆڕینی سیستەم و یاسا ڕێگەیەکی سادە و ڕۆشن بێت. هەم ئەم دۆخە ئابوری و سیاسیە کاریگەری لەسەر ئاستی وشیاری و ڕیکخراوبونی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش داناوە و چۆنیەتی ڕیکخستنی کۆمەڵگەی لە خوارەوەش سەخت کردوە. واتە کاری ڕێکخستنی سەندیکایی و پیشەیی و شورایی وەک کۆمەڵگەیەکی جێگیری خاوەن دەوڵەت نیە و بە ڕێخستنی خەباتی ئابوری و بەکارهێنانی ئامڕازی مانگرتن و خۆپیشاندانی ئارام بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات میکانیزمی ئاڵوگۆڕی سیاسی و ئابوری نیە و دەسەڵات بەم جۆرە فشارانە ملکەچ ناکات بۆ خواستەکانی خۆپیشاندەران.

هەروەها ئەم ئاڵوگۆڕە لە ڕیگای پەرلەمان و هەڵبژاردنی پەرلەمانیەوە ناکرێ و تەجروبەی ٢٦ساڵی ڕابردووو نیشانی داوە کە پەرلەمان و هەڵبژاردن ئامڕازەکانی دەسەڵات نین بەڵکو پاشکۆی دەسەڵاتی میلیشیاین و هەرکات یەکێتی و پارتی زانیان پەرلەمان ڕێگرە لای دەبەن و پەکی دەخەن. هەروەک مەلا بەختیار ئەو ڕاستیەی ٢٦ ساڵی ڕابردوو بە گوێی هەر خۆشباوەڕێکی دیموکراسی میلیشیایدا دەدا کە، “یەکێتی یەک کورسیش بهێنێ هەر دەسەڵاتە و کەس ناتوانێ چەکی بکا ، لەبەرئەوەی خاوەنی ئاسایش وزانیاری و هێزی ٧٠ و پۆلیس و بیرە نەوتەکانە”. ئەمە دەسەڵاتی ڕاستەقینەیە و ئەگەر چەپ بیەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕێت دەبێ یەکێتی و پارتی چەک بکا و خاوەندارێتی ئەم حزبانە بۆ” ئاسایش وزانیاری و هێزی ٧٠ و پۆلیس و بیرە نەوتەکانە” هەڵوەشێنێتەوە. پلاتفۆرمی سیاسی و ئابوری چەپێکی پێشڕەو دەبێ گۆڕینی دەسەڵاتی میلیشیایی بێت لە کوردستان. ئەمە ڕیگای شۆڕش و ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانە و هەر بۆیە نەک هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بەڵکو دەسەڵاتدارێتی لۆکاڵی گۆڕانیش ترسی لەم ڕێگاچارەیەی خەڵکی بێ موچە و ئازادیخواز نیشتوە و لەزمانی پارێزگاری سلێمانیەوە هاواردەکا”نابێ ڕاپەڕین بەسەر دەسەلاتدا بکرێ وەک بەسەر حکومەتی بەعسدا کرا”.

پەلاماری خۆپیشاندەرانی کۆتایی ٢٠١٧ نیشانی دەدا کە لەبەرامبەر دەسەڵاتیکدا کە تەنیا شەرعیەت لە میلیشیا و لولەی چەکەوە وەردەگرێ ، خەڵک بەو قەناعەتە دەگات کە دەبێ لە خوارەوە و بەزۆری هێز ئەم دەسەڵاتە لاببرێ. ئەمە هەمان ڕاستیە کە لە بەهاری عەرەبیدا لە تونس و میسر بینیمان و لە سوریە و یەمەن و لیبیاش بینیمان کە ئەم جۆرە دەسەڵاتە بنەماڵەیی و عەسکەریانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن لە پێناو مانەوەیاندا ئامادەن کۆمەڵگە نوقمی خوێن بکەن. هەربۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان بۆ ڕیگرتن لە دەستبردنی دەسەڵات بۆ دروستکردنی سیناریۆی ڕەش ،لە چەشنی سوریا و یەمەن ، دەستبەرن بۆ ڕیکخراوکردنی دەستە و تۆڕی ناڕەزایەتیەکان و سەرتاسەری کردنەوەیان لە ئاستی هەموو شاروشارۆچکەکاندا و دروستکردنی ڕیکخراوی جەماوەری و پیشەیی و بەرەی سیاسی لە چەشنی “یەکێتی گشتی کار لە تونس”،تابتوانن ڕوبەڕوی هیزی سەرکوتگەری دەسەڵات ببنەوە .وە گرنگە هێزی پێشمەرگە و چەکداری دەسەڵات بەلای پشتیوانی لە خواستەکانیاندا ڕاکێشن. هەروەک لە خۆپیشاندانەکانی دواییدا بینیمان ژمارەیەک فەرمانبەری ئاسایش و پێشمەرگە ڕایان دەگەیاند کە بەشداری سەرکوتی خۆپیشاندەران ناکەن. ئەم کارە پیویستی بە ئامادەییە لە سەرخستنی ناڕەزایەتیە پەرژوبڵاو و لۆکاڵیەکانی ئێستا بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەران و لە پێناو ئازادی و بەرگری کردن لە خۆپیشاندەران و ڕیکخراوەکانیان.

بەکورتی پلاتفۆرم و مەسەلەی سەرەکی لە کوردستاندا گۆڕینی ئەم سیستەمە میلیشیاییە بە دەسەڵاتێک کە خەڵک تیایدا بتوانێ دەوری سیاسی هەبێ و خواستی ژیانێکی باشتری هەبێ ، حزبە بورژوازیەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی وەڵامیان پەرلەمان و هەڵبژاردنە. بزوتنەوەیەک کە بیەوێ پێشڕەو بێت نەک پەراوێز ئەبێ بەدیلی گۆڕینی دەسەڵات لە ڕێگەی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی جەماوەرەوە بکاتە ئەمری واقیع و ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیەی دژی دەسەڵات هەیە بەرەو ئەم ستراتیژە شۆڕشگێڕانەیە بەرێ. ئەمە بەرنامەیەکی هەمەلایەنەی سیاسی و ڕێکخراوەیی پێویستە کە هەنگاو بەهەنگاوی بەرەو پێشەوە بردنی ئەم خەباتە دەست نیشان بکا و هێزی لە مەیداندا بۆ کۆبکاتەوە. تایبەتمەندی کوردستان ئەوەیە کە میکانیزمی ئەم کۆکردنەوەی هێزە دەبێ دروستکردنەوەی شێوازی کۆمەڵگەیەکی تەریب بێت بەو کۆمەڵگەیەی دەسەڵات لەسەر بنەمای بنەماڵەیی و میلیشیای عەشیرەتی و ملکەچی موچە و بن دیوار ڕێکی خستوە. ئیسلامیەکان و بەتایبەت ئیخوانیەکان بەپاڵپشتی سعودیە و ئێران ئەم جۆرە ڕێکخستنەی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای ” ڕیکخراوی خێرخواز”ی و مەدرەسەی قورئان خوێندن و دەزگای ئەوقاف و مزگەوت و مەلا و زۆر شێوازی تر ڕێک خستوە و لە ناڕەزایەتیەکانیشدا ئامادەن ، تاکو لەڕێگەی ئەم میکانیزمانەوە بنکەی جەماوەری بۆ دروستکردنی ئامڕازی فشار هێنان دروست بکەن بۆ گەیشتن بەدەسەڵات. چەپ و کۆمۆنیزم لە کوردستاندا پێویستی بە بەڕێخستنی کۆمەڵگەیەکە لەسەر بنەمای خەبات و ناڕەزایەتیەکان و لە دەوری ڕێکخراوی جەماوەری و پیشەیی و تۆڕەکانی خۆپیشاندان و مانگرتنەکان و ناوەندی خەبات بۆ یەکسانی ژن و پیاو و سێکولاریزم و سەربەخۆیی کوردستان و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هتد. بە دروستکردنی ڕێکخراوەی جەماوەری بەرفراوان و ڕێکخستنی مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆنترۆڵی دامودەزگاکان لە خوارەوە. ئەو چەپەی لەدەوری بەرنامە و پراتیکیکی لەم چەشنە لە جەرگەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان و لە ململانێ سیاسیەکاندا کۆدەبێتەوە دەتوانێ بەرەیەکی بەهێزی سیاسی و جەماوەری لەمڕۆی کوردستاندا بەرامبەر بە باڵی ڕاستی دەسەڵاتدار و نیوە ئۆپۆزسیۆن – نیوە هاوپەیمانی دەسەڵاتدا دروست بکا.

(3) لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چەپ چی بێت ؟بەشدار بن یان نا ؟ تاچەند بەشداریکردن بە لیستێکی یەکگرتووی چەپ و بە دەستهێنانی نوێنەرایەتی ڕێگا خۆش دەکا وئاسانکاری دەبێت لە گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟

ئاسۆکمال:
بەڵێ پێویستە لیستێکی چەپ هەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا و بەرنامەیەکی ڕۆشنی هەڵبژاردنی هەبێ کە بڵێ دەتوانێ لەو پەرلەمانەدا چی بکا؟
بەڵام پێویستە سەرەتا ڕاستیەک بەڕۆشنی بەخەڵک بڵێین کە پەرلەمان ڕێگەی گەیشتنی نوێنەرانی خەڵک بەدەسەڵات نیە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا خەڵک ناگەیەنێتە دەسەڵات و بەشداری بەمانای ئەوە نیە لەڕێگەی ئەم پەرلەمانەوە دەگەین بە دەسەڵات و دەسەڵات دەگۆڕین. لەبەرئەوەی ئەم پەرلەمانە دەزگایەکی پاشکۆ و بێکاریگەری سیستەمی میلیشیاییە کە هیچ ئیعتبارێکی سیاسی و یاسایی نیە لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە کە وەک خۆیان دەڵێن دەسەڵاتی ڕاستەقینەی عەسکەری و سیاسی و دارایی لەژێر دەستی ئەو حزبانەدایە نەک پەرلەمان.
بەڵام سەرەڕای ئەم ڕاستیانەش هۆی بەشداری ئێمە وەک چەپ و کۆمۆنیزم ئەوەیە کە لە ئێستادا خاوەنی دەزگا و ئۆرگانی بەدیلی پەرلەمان نین ، بۆ نمونە شورا و ئەنجومەنە ڕاستەوخۆکانی خەڵک بونیان نیە، هەربۆیە بەناچاری دەبێ لەهەر ڕێگەیەکی سیاسی و دەزگایەکی ئیداری سودوەربگیرێ بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک و ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتدا.
ڕیگەی گۆڕانکاریە سیاسی و ئابوریەکان ڕیگەی گۆڕینی سیستەمی میلیشیایی و بنەماڵەیی یەکێتی و پارتیە . بەڵکو دەبێ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و پەرلەمانیشدا بۆ قەناعەت پێهێنانی جەماوەر بێت بەم ڕێگایەی لە دەرەوەی پەرلەمان و لەسەر شەقام و بە خۆپیشاندان و ڕاپەڕین و شۆڕش ئیمکانی هەیە.
بێگومان خەڵک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایتیەکاندا نیشانی داوە کە قەناعەتی بەم حزبانە و دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرکوتگەریان نەماوە . هەربۆیە لەهەڵبژاردنەکانیشدا دەنگ نەدانیش بە شێوازێکی تۆڵە سەندنەوە لەم دەسەڵاتە دەزانێ . پێویستە ئەم هەڵوێستەی جەماوەری ئازادیخواز و ناڕازی پشتیوانی بکرێ و ڕابگەیەنرێ کە نابێ شەرعیەت بدرێتەوە بەم حزبە بورژوازیانە و دەنگیان پێ بدرێ.
ئەگەر چەپ نەتوانێ بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکا دەبێ ڕایگەیەنێ کە توانای عەمەلی نیە بۆ بەشداریکردن . نابێ لەژێر دروشمی ئەوەی پەرلەمان پاشکۆی میلیشیایە و دەوری نیە، بێ توانایی خۆی بۆ جەماوەر بشارێتەوە . بەڵکو دەبێ ڕایگەیەنێ کە ئەوە کەموکوڕیەکی سیاسی چەپ و کۆمۆنیزمە و دەبێ پڕبکرێتەوە تا بەم شێوەیە نیشانی بدا لە کۆمەڵگەدا دەوری پێشڕەوی سیاسی دەبینێ نەک ئاژیتاتۆرێکی پەراوێزکەوتو.
لەهەڵبژاردنەکاندا دەبێ پێوەری پێکهێنانی بەرە و فراکسیۆنی چەپ بۆ هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای ڕاوەستانەوە بەرامبەر بەدەسەڵاتی یەکێتی و پارتی و بون بە بەدیلی دەسەڵاتی ئەوان بێت. دەبێت مەرجی بەشداریکردنی هەر هێزێک لە فراکسیۆنێکی چەپدا بریتی بێت لەوەیە کە ئەو هێزە هەرچەشنە هاوپەیمانیەک ڕەت دەکاتەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی دا لە هەڵبژاردنەکانی لە کوردستان و لەعێراق و لە ناوچە جێناکۆکەکان. و دەبێ بەهەموو شێوەیەک بەشداری کردن بە لیستێک لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە و بەشداری کابینەکانی ئەم دەسەڵاتە ڕەت بکرێتەوە . هەر هێزێک دەبێ لە سیاسەتی بەرامبەر بەدەسەڵاتدا پابەندی بەم بەرەی چەپەوە بسەلمێنێ و پشتیوانی لە نارەزایەتیەکانی خەڵک دژی دەسەڵاتی ئابوری و سیاسەتی بڕینی موچە و نیولیبرالیزمی ئابوری و دژی بڕیار و یاسا و کردەوە دژە ئازادیەکانی دەسەڵات بکا و کار لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی ناڕەزایەتیەکان و ئازادیەکاندا بکا.




عوسمانی حاجی مارف له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا(


عوسمانی حاجی مارف : دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ر رێگاخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌ركی كۆمۆنیست وچه‌په‌كانه‌ .
گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ عوسمانی حاجی مارف سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر

———————-

له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه‌:…………..

ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه‌ چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه‌ له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له‌ دابینكردنی به‌شێك له‌ مافه‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ و توانراوه‌ جێگیر بكرێت له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه‌ په‌راوێز خراوه‌ و لاواز كراوه‌، هه‌ندێكی ماوه‌.

له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له‌ ئابوری ڕه‌یعی بریتییه‌ له‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به‌ قازانج و ویستی بانك و كارتێله‌ مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌ هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی جدیتری خستۆته‌ به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له‌ به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.

ماڵپه‌ری رێگای كوردستان بۆ فۆكه‌س خستنه‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ و رۆڵی هێزه‌ چه‌پ وماركسییه‌كان ئه‌م دۆسییه‌ی كردۆته‌وه‌ .
سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ (مله‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستاندا) پێیوایه‌ : ” له‌هه‌ڵومه‌رج و واقعیه‌تی سیاسی ئێستای كوردستاندا ئه‌وه‌ی توشی شكست و بنبه‌ست بوه‌ ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و حیزبه‌كانیه‌وه‌ كه‌ به‌دوای ٢٦ساڵ حكومڕانی له‌ ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا بۆ جارێكی تر كۆمه‌ڵگای كوردستانیان خسته‌ به‌رده‌م گێژاوو ناجێگیری سیاسی زیاتر وچاره‌نوسێكی نادیارتر و سه‌پاندنی فه‌زای بێ ئاسۆیی و بێ ئومێدی .
عوسمانی حاجی مارف ، له‌باره‌ی ئه‌رك وبه‌رپرسیاره‌تی ئه‌مڕۆی چه‌په‌كان خوێندنه‌وه‌ی وایه‌ : ” ئه‌ركی چه‌پ و كۆمۆنیست و ئازادی خوازانه‌ به‌وه‌ی هه‌ر بۆچون و لێكدانه‌وه‌یه‌كیان هه‌یه‌، له‌ ئێستادا هه‌وڵبده‌ین كوردستان له‌م دۆخه‌ پڕگێژاوو سه‌رگه‌ردانیه‌ ده‌ربهێنن، پێویسته‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان به‌ڕێبخه‌ین كه‌ یه‌كه‌م :هه‌وڵبده‌ن ده‌ورو مه‌وقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ته‌ریك بكه‌ن و وه‌لایان بخه‌ن و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حیزبه‌كانیان بهێنن. دووه‌م: پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌زمونێكی تر له‌شێوازی ده‌سه‌ڵات كه‌بتوانێ ده‌ورو ده‌خاڵه‌ت و ئیراده‌ی ڕاسته‌خۆی خه‌ڵك مسۆگه‌ر بكات. به‌ مانای هێنانه‌ ئاراو كاركردن له‌سه‌ر ئه‌ڵته‌رنه‌تیفێكی ته‌واو جیاواز له‌ ئه‌زمونی ده‌سه‌لاتدارێتی حزبه‌ بۆرجوازیه‌كان له‌ پێناو ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی هاوڵاتی بون و دابڕاوو جیا له‌ ناسنامه‌ی هه‌ر دین و نه‌ته‌وه‌و تائفه‌یه‌ك.

ده‌قی به‌شداری عوسمانی حاجی مارف سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا )

كام خوێندنه‌وه‌ پێویسته‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و ڕۆڵی چه‌پ و ماركسیه‌كان؛خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه‌ ڕۆڵی چه‌پ له‌ په‌راوێز خراوی ده‌ریبهێنێ و بیكاته‌ لیده‌ر له‌ ئاراسته‌ كردنی ڕوداوه‌كان ؟

عوسمانی حاجی مارف: پێش هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كه‌ت پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ مه‌قوله‌ی چه‌پ یان ماركسیه‌كان، مه‌قوله‌یه‌كی ناڕۆشن و گشتیه‌، بۆیه‌ ناتوانین وه‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌توانین چه‌پ له‌ په‌راوێز خراوی ده‌ربهێنین و وه‌ك یه‌ك یه‌كه‌ تا بتوانێت ڕۆڵی هه‌بێت؟، به‌ بۆچونی من نه‌خێر كاری وه‌ها ناكرێت چونكه‌ چه‌په‌كان و ماركسیه‌كان بۆچون و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌و گروپ و ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ڵام به‌ كێشه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ڵامی جیاواز ده‌ده‌نه‌وه‌و سیاسه‌ت وئه‌ركی جیاواز ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیان، بۆیه‌ باشتر وایه‌ پرسیاره‌كه‌ به‌و شیوه‌یه‌ بكرێت ئیجابی تره‌ ،كه‌ ئایا حیزبێكی كۆمۆنیستی چۆن له‌ په‌راوێزخراوی ده‌ردێ‌ و ده‌بێته‌ پێشڕه‌و له‌ ئاڕاسته‌كردنی ڕوداوه‌كان و كێشه‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا؟.

ئه‌گه‌ر له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌وه‌ كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی بونی كۆمۆنیسته‌كانه‌ ده‌ست پێبكه‌ین؛ كه‌هه‌ر حزبێكی كۆمۆنیستی ده‌بێت ئامڕازی ده‌ستی خه‌باتی چینی كرێكار بێت بۆ شۆڕشی سۆشسیالیستی، ئیتر جێگاوڕێگای ئه‌و حیزبه‌ به‌وه‌ده‌ناسرێت ودیاری ده‌كرێت كه‌له‌ دنیای واقعدا تاچه‌ند توانیویه‌تی ئه‌و ئامڕازه‌بێت و ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ جێ‌بهێنێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایی ترین پرنسیپه‌ كه‌ ئه‌و حیزبه‌ له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا له‌ خۆی بپرسێته‌وه‌ كه‌چه‌ند پابه‌ند بوه‌ به‌و مه‌سه‌له‌ بنه‌ره‌تیه‌وه‌و توانیویه‌تی ڕابه‌ری كڕێكارن بكات بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و شۆڕشی سۆشیالستی، له‌هه‌مان كاتدا له‌ناو كێشمه‌كێشی سیاسی بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا چه‌ند ده‌توانێ له‌ناو هاوكێشه‌ سیاسیه‌كاندا هاوسه‌نگی هێز به‌قازانجی خه‌باتی چینی كرێكارو حیزبه‌كه‌ی به‌رێته‌ سه‌ره‌وه‌و سه‌رنج و چاوه‌ڕوانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌لای خۆیدا ڕاكێشێ، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری ئه‌وحیزبه‌ له‌هه‌رده‌ورانێك و توندپێچی و كێشمه‌كێشی سیاسی و ڕووداوو فرسه‌ته‌كاندا، وه‌ڵامی سیاسی دروست بداته‌وه‌و ئه‌ركی عه‌مه‌لی پێویست و دروست بخاته‌ ده‌ستوری كاره‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌رك و ئاراسته‌ی حزبێكه‌ نه‌ك چه‌پ به‌گشتی، هه‌ركات هه‌ر حزبێكی كۆمۆنیستی له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌نگاوی جدی ناو پێشڕه‌وی كردو بووه‌ هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وشه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی كرد، ئیمكانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌شێك له‌ چه‌په‌كانێش بڕۆنه‌ ژێر چه‌تری ئه‌و حزبه‌وه‌ یان ڕێگایه‌كی تر بگرنه‌ به‌ر، باشترین نمونه‌ ئه‌زمونی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌وری لینین و به‌لشه‌فیه‌كانه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.

هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆ و شكستی حوكمڕانی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ، چ بژارده‌ و پلاتفۆرمێكی مومكین ده‌خاته‌ به‌رده‌م هێزه‌چه‌پ و ماركسییه‌كان ؟

عوسمانی حاجی مارف: له‌هه‌ڵومه‌رج و واقعیه‌تی سیاسی ئێستای كوردستاندا ئه‌وه‌ی توشی شكست و بنبه‌ست بوه‌ ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و حیزبه‌كانیه‌وه‌ كه‌ به‌دوای ٢٦ساڵ حكومڕانی له‌ ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا بۆ جارێكی تر كۆمه‌ڵگای كوردستانیان خسته‌ به‌رده‌م گێژاوو ناجێگیری سیاسی زیاترو چاره‌نوسێكی نادیارتر و سه‌پاندنی فه‌زای بێ ئاسۆیی و بێ ئومێدی، ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ركی چه‌پ و كۆمۆنیست و ئازادی خوازانه‌ به‌وه‌ی هه‌ر بۆچون و لێكدانه‌وه‌یه‌كیان هه‌یه‌، له‌ ئێستادا هه‌وڵبده‌ین كوردستان له‌م دۆخه‌ پڕگێژاوو سه‌رگه‌ردانیه‌ ده‌ربهێنن، پێویسته‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان به‌ڕێبخه‌ین كه‌ یه‌كه‌م :هه‌وڵبده‌ن ده‌ورو مه‌وقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ته‌ریك بكه‌ن و وه‌لایان بخه‌ن و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حیزبه‌كانیان بهێنن. دووه‌م: پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌زمونێكی تر له‌شێوازی ده‌سه‌ڵات كه‌بتوانێ ده‌ورو ده‌خاڵه‌ت و ئیراده‌ی ڕاسته‌خۆی خه‌ڵك مسۆگه‌ر بكات. به‌ مانای هێنانه‌ ئاراو كاركردن له‌سه‌ر ئه‌ڵته‌رنه‌تیفێكی ته‌واو جیاواز له‌ ئه‌زمونی ده‌سه‌لاتدارێتی حزبه‌ بۆرجوازیه‌كان له‌ پێناو ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی هاوڵاتی بون و دابڕاوو جیا له‌ ناسنامه‌ی هه‌ر دین و نه‌ته‌وه‌و تائفه‌یه‌ك.

هێزه‌ چه‌پ و ماركسییه‌كان كێن له‌مرۆدا ، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆببنه‌وه‌وبه‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌وهێزانه‌چین ؟

عوسمانی حاجی مارف: وه‌ك له‌ وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ئاماژه‌م پێكرد كه‌ مه‌قوله‌ی چه‌پ مه‌قوله‌یه‌كی ناڕۆشن وگشتییه‌، هه‌ر به‌و مانایه‌ش ناتوانم لیستێك له‌ناوی گروپ و ڕێكخراو و حزب و كه‌سه‌كان ڕیز بكه‌م و نازناوی چه‌پ بون یان ماركسی بونی پێ ببه‌خشم، ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ خۆیان چ ناسنامه‌یه‌ك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، من حزبه‌كه‌م و خۆم به‌ كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌ناسێنم و به‌رنامه‌ی دنیای باشترمان هه‌یه‌، ئه‌كرێ كه‌سانێك قه‌بولی كه‌ن یا كه‌سانێكی تر پێ یان دروست نه‌بێت، هه‌ربه‌و مانایه‌ ناتوانین پێكهاته‌یه‌ك دامه‌زرێنین له‌ژێر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا و ناوی بنێین پێكهاته‌ی به‌ره‌ی چه‌پ، كاری له‌م چه‌شنه‌ له‌ هێچ شوێنێكی دنیادا نه‌كراوه‌و ناكرێت و سه‌ركه‌وتونیه‌، هه‌ر وه‌ك گوتم چه‌په‌كان یان ماركسیه‌كان بۆچون و نه‌خشه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌كرێت له‌ هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا هه‌ندێ كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت له‌بابه‌تی به‌رگری له‌ ئازادی سیاسی یا خواسته‌ كرێكاری و جه‌ماوه‌ریه‌كان..، هه‌ر وه‌ك له‌ پرسیاری دووه‌مدا ئاماژه‌م پێكرد، به‌ بۆ چونی من له‌ ئێستای هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستاندا هه‌وڵدان بۆ به‌رێخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌ میلیشیاكانی كوردایه‌تیدا و كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ركی كۆمنیسته‌كان و چه‌په‌كان و ئازادی خوازانه‌، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ی قه‌بوڵ بێت ده‌توانن وه‌ك پێشڕه‌وو خۆ به‌ خاوه‌ن زانین و به‌رپرسی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕۆڵیان هه‌بێت، هه‌ر كه‌س ولایه‌نێكیش پێیان دروست نیه‌ ده‌توانن پێشڕه‌وی سیاسی بكه‌ن له‌ خستنه‌و ڕوی هه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیفێك كه‌ پێیان وایه‌ وه‌ڵامه‌ به‌ هه‌لًومه‌رجی سیاسی ئێستای كوردستان و عێراق.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چه‌پ چی بێت ؟ به‌شدار بن یان نا ؟ تاچه‌ند به‌شداریكردن به‌ لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و به‌ ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێگا خۆش ده‌كا و ئاسانكاری ده‌بێت له‌ گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟

عوسمانی حاجی مارف: به‌جیا له‌وه‌ی له‌دنیای واقعی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌سه‌ڵاتی چینی كرێكارو شۆڕشی سۆشیالستی له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ ئیمكانی نیه‌و ناكرێت، له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی كرێكاری وده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی دوو پێكهاته‌ی جیاوازن، ئیتر مانایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌قوله‌ گشتی و ناڕۆشنه‌ نامێنێته‌وه‌ كه‌به‌ ناوی چه‌په‌وه‌ بتوانێت ده‌ورێك بگێرێت له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌قازانجی كرێكاران، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نكۆڵی له‌وه‌ناكات كه‌ حیزبێكی كرێكاری له‌ده‌ورانێكی سیاسی دیاریكراودا بۆ چونه‌ پێشه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی و ده‌وری خه‌باتی كڕێكاری وه‌ك مانۆرێكی سیاسی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا به‌شداری بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌رله‌مان كه‌ بۆ خۆی گاڵته‌جارو بێ جێگاو ڕێگایه‌، ئه‌وه‌ ئێستا ته‌واو په‌رپوت و بێ ماناو هیچه‌، نه‌ك نابێت چه‌په‌كان به‌شداری بكه‌ن به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ن ئیتر ڕێگا به‌م گاڵته‌جاریه‌ نه‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ لێره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان به‌ڕێخه‌ین بۆ وه‌لا خستنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حیزبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك له‌ كوردستاندا به‌مانای ده‌ورو ده‌خاله‌ت و ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا، ئه‌م ئاراسته‌یه‌ ئه‌وه‌مان ده‌خاته‌ به‌رده‌م كه‌ئه‌گه‌ر چه‌په‌كان و كۆمۆنیسته‌كان ئازادیخوازان خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ ده‌ناسێنن و ده‌یانه‌وێت ده‌وری تیا ببینن، ئه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ پرۆژه‌كان وسیاسه‌ته‌كانی حیزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كاندا به‌شداری ناكه‌ن، هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانه‌كه‌یان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ی خۆی به‌چه‌پ ده‌ناسێنێ دروست نیه‌ جارێكی تر له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای كوردستاندا باس له‌ دانی لیست بۆ هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان بكات.




گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رزگار عومه‌ر نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا

رزگار عومه‌ر : خیتابی چه‌پ خیتابێك نه‌بووه‌ كه‌ خۆی وه‌كو جێگروه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌رح بكات

“چه‌پ ئه‌وه‌نده‌ی كولتوری (ئۆپۆزسیۆنی ناڕازی) به‌سه‌ریه‌وه‌ زاڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ته‌ماحی سیاسی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌سه‌ریدا زاڵ نیه‌.”
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رزگار عومه‌ر نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر

له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه‌:

ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه‌ چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه‌ له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له‌ دابینكردنی به‌شێك له‌ مافه‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ و توانراوه‌ جێگیر بكرێت له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه‌ په‌راوێز خراوه‌ و لاواز كراوه‌، هه‌ندێكی ماوه‌.
له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له‌ ئابوری ڕه‌یعی بریتییه‌ له‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به‌ قازانج و ویستی بانك و كارتێله‌ مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌ هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی جدیتری خستۆته‌ به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له‌ به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان بۆ فۆكس خستنه‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ و رۆڵی هێزه‌ چه‌پ وماركسییه‌كان ئه‌م دۆسییه‌ی كردۆته‌وه‌ .

رزگار عومه‌ر نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ (مله‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستاندا) پێیوایه‌ “دیاریکردنی جۆری خوێندنەوە بەشێکە لە گرفت،کێ هەیە لە چەپ چ وەکو ڕێکخراو و حیزبەکان چ وەکو کەسایەتیە دابەش بووەکان خوێندندنەوەی کەسێکی جیاواز لە خۆی بە فەرمی دەازنێت و بە دوای دەڕوا ؟ بە تایبەتی لە دۆخێکدا کە نەخۆشیەکی باوی نێو هەموو هێزەکانی چەپ ” نەفی ” کردنی ئەویترە، نەبینینی کاریگەری بەرهەمی ئەویترە، بەکەم زانینی مێژووی ئەویترە. ”

ئه‌و پێشی وایه‌ : “گرێیەك کە تا ئێستا چەپ پێوە دەناڵێنێت بریتیە لەوەی کە خۆی ناتوانێت تەسەوڕ بکات لە هەرەمی دەسەڵات بێت.هیچ هێزێکی چەپ وەکو خولیاو خەیاڵیش باس لەوە ناکەن کە دەتوانن ووڵات بەڕێوە ببەن و باشتر بەڕێوەی ببەن،یانی مەبەستم ئەوەیە خیتابی چەپ خیتابێك نەبووە کە خۆی وەکو جێگروەیەکی دەسەڵاتی سیاسی تەرح بکات.چەپ ئەوەندەی کولتوری (ئۆپۆزسیۆنی ناڕازی) بەسەریەوە زاڵە ئەوەندە ئەوەندە تەماحی سیاسی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دەسەڵاتی سیاسی بەسەریدا زاڵ نیە.”

رزگار له‌ درێژه‌ی به‌شدارییه‌كه‌ی ووتیشی : ” شکشتی بەرەی ڕاست لە دەسەڵاتدارێتی ڕەگێکی چارەگە سەدەیەکی هەیە، لەو ٢٥ ساڵە باڵی ڕاست شکست لە دوای شکستی جۆری حوکمڕانی تاقی دەکاتەوە. لەبەرامبەردا هێزەکانی چەپ هیچ بەهێز نابن و ناتوانن ئیستیسماری ئەو شکستانە بکەن، چونکە وا دەزانن کە ئەرکی ئەوان تەنیا تۆمارکردنی بە شاهێد بوونی شکستەکانە، لە نێو خودی بەرەی ڕاستدا چەندین هێزی تر لە کاتێکی قیاسیدا توانیان جێگۆڕکێ بە مەوقیعی سیاسی خۆیان بکەن ئەم شکستانە بقۆزنەوە.”


پرسیار : کام خوێندنەوە پێویستە بۆ دیاریکردنی ئەرك و ڕۆڵی چەپ و مارکسیەکان؛خوێندنەوەیەك کە ڕۆڵی چەپ لە پەراوێز خراوی دەریبهێنێ و بیکاتە لیدەر لە ئاراستە کردنی ڕوداوەکان ؟

وه‌ڵام : دیاریکردنی جۆری خوێندنەوە بەشێکە لە گرفت،کێ هەیە لە چەپ چ وەکو ڕێکخراو و حیزبەکان چ وەکو کەسایەتیە دابەش بووەکان خوێندندنەوەی کەسێکی جیاواز لە خۆی بە فەرمی دەازنێت و بە دوای دەڕوا ؟ بە تایبەتی لە دۆخێکدا کە نەخۆشیەکی باوی نێو هەموو هێزەکانی چەپ ” نەفی ” کردنی ئەویترە، نەبینینی کاریگەری بەرهەمی ئەویترە، بەکەم زانینی مێژووی ئەویترە.
زۆربەی هێزەکانی چەپ کەمترین دیبلۆماسیەت و هونەری سیاسەت کردن بە خەرج دەدەن لەبەرامبەر یەکتردا. لە دۆخێکی وادا کردنەوەی دیالۆگ ( چەشنی ئەو مەلەفەی سایتی ڕێگا) کۆمەك دەکا بەلای کەمی کە هەمووان قسە لەسەر ئەو گرفتە بنچینیەیانەی بکەن کە ڕێگرە لەوەی چەپ باڵا دەستیەك بە دەست بێنێ لە ئاستی کۆمەڵگادا،یان بەلای کەمی لە ئاستی کۆبوونەوە لە دەوری چەند ئامانجێکی تەکتیکی یان ستراتیژی کورت ماوە یان درێژ ماوە لە ئاستی پەیوەندیەکانی ‌هێزە جیاوازەکانی چەپ لە گەل یەك .

پێم وایە لە دۆخێکی وەکو ئەمڕۆی چەپ لەم هەرێمە بەر لەوەی قوڵاییەکی تیئۆری پێویست بێت، تا خوێندنەوەیەکی قوڵی لێ بەرهەم بێت، سیاسی بوونێکی قوڵتری پێویستە چەشنی ئەزموونی لینین. بەرجەستە بوونی لینین وەکو لوتکەی ڕابەریی لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر،لە ڕووی تیئۆری شۆڕشگێڕیەوە هەوڵەکانی یەکلاکەرەوە بوو بۆ ئاراستە کردنی ڕێڕەوەی شۆڕش،بەڵام ئەم بەرجەستە بوونە بە بێ جێکردنەوە بۆ “بیرتیژی سیاسی” لینین مەحاڵ بوو.

ئەو ئاسۆ و شێوەکار و پراکتیکی سیاسی گرێدابوو بە گەیشتن بە ئامانجەکان، بەم پێیەش تەکتیکی خۆی و پلانی سیاسی دەگۆڕی، ئەو مامەڵەی لەگەڵ هەموو ئەو هێزە چەپ و ڕادیکالانە دەکرد کە گونجاوی ئەوەبوون تاسەر یان لە چەند وێستگەیەك هاوسەفەری شۆڕش بن، بە دوای ئەوەدا لە چەند خاڵێكی موشتەرەك هێزی زۆرتر کۆکاتەوە و بە قازانجی ئامانجی کۆتایی هێزی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوتر وەگەڕ بخات.

مەرج نیە ئێمە چاوەڕوانی لینینێك لە هەزارەی سێیەمدا بین بێت و خوێندندەوەیەکی تایبەتمان بۆ بکا بۆ دۆخی ئەمڕۆی چەپ ، بەڵام میتۆدی لینین بە دەست لێنەدراوی ماوەتەوە هەرکەسێك گەرەکی بێ دەتوانێ ئەم میتۆدە بەکاربێنێت و خوێندنەوەیەك بۆ دۆخی چەپ بکات بۆ خزمەتی ئەو ئامانجەی لە پرسیارەکەی ئێوەدا باس کراوە.


پرسیار : هەڵومەرجی ئەمرۆ و شکستی حوکمڕانی بەرەی راستڕەوی ، چ بژاردە و پلاتفۆرمێکی مومکین دەخاتە بەردەم هێزەچەپ و مارکسییەکان ؟

وه‌ڵام : گرێیەك کە تا ئێستا چەپ پێوە دەناڵێنێت بریتیە لەوەی کە خۆی ناتوانێت تەسەوڕ بکات لە هەرەمی دەسەڵات بێت.هیچ هێزێکی چەپ وەکو خولیاو خەیاڵیش باس لەوە ناکەن کە دەتوانن ووڵات بەڕێوە ببەن و باشتر بەڕێوەی ببەن،یانی مەبەستم ئەوەیە خیتابی چەپ خیتابێك نەبووە کە خۆی وەکو جێگروەیەکی دەسەڵاتی سیاسی تەرح بکات.چەپ ئەوەندەی کولتوری (ئۆپۆزسیۆنی ناڕازی) بەسەریەوە زاڵە ئەوەندە ئەوەندە تەماحی سیاسی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دەسەڵاتی سیاسی بەسەریدا زاڵ نیە.

شکشتی بەرەی ڕاست لە دەسەڵاتدارێتی ڕەگێکی چارەگە سەدەیەکی هەیە، لەو ٢٥ ساڵە باڵی ڕاست شکست لە دوای شکستی جۆری حوکمڕانی تاقی دەکاتەوە. لەبەرامبەردا هێزەکانی چەپ هیچ بەهێز نابن و ناتوانن ئیستیسماری ئەو شکستانە بکەن، چونکە وا دەزانن کە ئەرکی ئەوان تەنیا تۆمارکردنی بە شاهێد بوونی شکستەکانە، لە نێو خودی بەرەی ڕاستدا چەندین هێزی تر لە کاتێکی قیاسیدا توانیان جێگۆڕکێ بە مەوقیعی سیاسی خۆیان بکەن ئەم شکستانە بقۆزنەوە.

بەرەی ڕاست شکستی سیاسی هەبێ یان نا،تۆ لە کۆمەڵگەیەکی چینایەتی دەژیت، ساڵ لە دوای ساڵ و کابینە لە دوای کابینە ئەم قڵشتە چینایەتیە قوڵتر دەبێتەوە. لە ڕووی تیئۆریەوە وا چاوەڕوان کراوە ئەم قڵشتانە خۆی ڕێگا خۆشکەر بێت تا پلاتفۆرمی چەپ ئەگەر زۆر لاوازیش بێت برەو پەیدا بکات. بەڵام وەزعی سیاسی چەپ و کۆمەلگا خۆی لە پەیوەندیەکی زۆر خراپ دایە. کۆمەڵگای کوردی خۆی قۆناغێکی پڕ لە سەرگەردانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەو لێکترازان بەسەر دەبا، کە کۆمەڵگە خۆی هیچ نوتفەیەك و بەهایەکی تێدا نەماوە بۆ ئاکت و ئاکشنی سیاسی.

چەپ دەبێ بەر لە هەموو شتێك خۆی داببڕێ لە کلتوری خۆ بەکەم زانی بێ ئەوەی سایزێکی گەورەتر لە خۆی دروست بکا.گرنگە ئەو جەستە پەرش و بڵاوەی چەپ لە جۆرێك پلاتفۆرمدا کۆببێتەوەو چەند مەیدانێکی دیاریکراو هەڵبژێرێ و ببێتە خاوەنی. نموونەیەکی زیندوو و پراکتیکی لەسەر ئەو بۆچوونەم ئەو کارە هاوبەشە کە لەسەر دۆزی ( خانەنشینان) کرا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٧ دا کرا. هەڵبژاردنی مەیدانی سیاسەت کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاکتێکی دڵخوازانە نیە،بەڵکو لە زەرورەتەوە سەرچاوە دەگرێ.

پلاتفۆرمێك نیە لە ئێستادا چەشنی بوون بە یەك حیزب و یەك بەرە بتوانێ هێزەکانی چەپ کۆکاتەوە، لە ئێستدا تاقە پلاتفۆرمی مومکین بریتیە لە دەست پێکردن بە کاری هاوبەش، لە توێ ی ئەم کارە هاوبەشانەدا میکانیزمەکانی بە هێزبوون گەشە دەکات، ئەم کارە هاوبەشانە زەمانەتی ئەوە دەکا ئەو هێزە سیاسیە و کۆمەڵایەتیەی ناوی چەپە لە بەرامبەرکێ و پراکتیکدا خۆی فلتەر بکاو دوور مەبینە لە ئەنجامی ئەو کارانە هێزێکی یەکگرتوویی چەپی جیاواز لە دۆخێکی تەواو جیاواز سەردەربێنێ .




سمكۆ محمد له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا ) … ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر

سمكۆ محمد : چه‌مكی یه‌كگرتوویی بۆ چه‌په‌كان له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌ركێكی سیاسی ئه‌خلاقییه‌
گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ سمكۆ محمد له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر

له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه‌:

ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه‌ چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه‌ له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له‌ دابینكردنی به‌شێك له‌ مافه‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ و توانراوه‌ جێگیر بكرێت له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه‌ په‌راوێز خراوه‌ و لاواز كراوه‌، هه‌ندێكی ماوه‌.
له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له‌ ئابوری ڕه‌یعی بریتییه‌ له‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به‌ قازانج و ویستی بانك و كارتێله‌ مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌ هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی جدیتری خستۆته‌ به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له‌ به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.

ماڵپه‌ری رێگای كوردستان بۆ فۆكەس خستنه‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ و رۆڵی هێزه‌ چه‌پ وماركسییه‌كان ئه‌م دۆسییه‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌پرسێت:.

(1) كام خوێندنه‌وه‌ پێویسته‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و ڕۆڵی چه‌پ و ماركسیه‌كان؛خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه‌ ڕۆڵی چه‌پ له‌ په‌راوێز خراوی ده‌ریبهێنێ و بیكاته‌ لیده‌ر له‌ ئاراسته‌ كردنی ڕوداوه‌كان ؟

(2) هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆ و شكستی حوكمڕانی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ، چ بژارده‌ و پلاتفۆرمێكی مومكین ده‌خاته‌ به‌رده‌م هێزه‌چه‌پ و ماركسییه‌كان ؟

(3) هێزه‌چه‌پ و ماركسییه‌كان كێن له‌مرۆدا ، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆببنه‌وه‌وبه‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌وهێزانه‌چین ؟

(4) له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چه‌پ چی بێت ؟ به‌شدار بن یان نا ؟ تاچه‌ند به‌شداریكردن به‌ لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و به‌ ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێگا خۆش ده‌كا و ئاسانكاری ده‌بێت له‌ گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟

سمكۆ محمد نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان ، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ (مله‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستاندا) پێیوایه‌ “چه‌په‌كان ده‌بێ‌ كه‌ڵك له‌ئه‌زموونی رابردوو وه‌ربگرن كه‌ مادام ده‌سه‌ڵاته‌كان هێنده‌ ناشارستانین كه‌ ته‌نها چاویان ماتریال ده‌بینێ‌، له‌حاڵێكدا ئه‌و ماتریاله‌ به‌شه‌رییه‌ ئه‌گه‌ر نه‌چێته‌ سه‌رشه‌قام، له‌نێوخۆیدا و له‌ده‌رونی خۆیدا هه‌میشه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌، چونكه‌ ناڕازییه‌ له‌شێوه‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌ك كه‌ تائێستا سیستمه‌كه‌ی پێی پێناسه‌ ناكرێ‌ كه‌وابوو ئێستا كاتییه‌تی بلاتفۆڕمی نوێ‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی پێشكه‌ش بكه‌ن. ”
ئه‌و پێشی وایه‌ : ” ململانێی فكری له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتن بوو له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، ململانێی چینه‌كان تازه‌ به‌ر له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوی سه‌رمایه‌داری بیستبوو،

هه‌ڵبه‌ت وه‌كو ناو نه‌ك بینینی ژیانی سه‌رمایه‌داری، چونكه‌ له‌عێراق و ناوچه‌كه‌ش، سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وه‌كو ئه‌ورپای به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیبوو كه‌ ململانێكه‌ به‌به‌شداری خه‌ڵكیش بوو،، هه‌ڵبه‌ت له‌ ساڵی 1958 تاكو 1962 خه‌باتی جوتیاری هه‌بوو كه‌ حیزبی شیوعی رابه‌رایه‌تی ده‌كرد له‌ پشده‌ر و ده‌شتی هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بینیوه‌، چونكه‌ سیستم ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ ئه‌وروپا بوو نه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات . ”
سمكۆ محه‌مه‌د له‌ باره‌ی زه‌روره‌تی پلاتفۆرمی چه‌پ له‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی وایه‌ :” هه‌ر كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌م پرسیاره‌ راوه‌ستێت و ئه‌زموونێكی هه‌بێت له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ، بۆ ئه‌و وڵامه‌ حازر به‌ده‌سته‌ كه‌ پلاتفۆڕمی چه‌په‌كان له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده‌یه‌ كه‌ ئایا ریفۆڕم بخوازن یان بیانهه‌وێ‌ ببن به‌ ئه‌لته‌ناتیف، له‌هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا چه‌په‌كان بیانوویان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌تكێش بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان نابێت سیاسه‌ت بكه‌ن له‌پێناو سیاسه‌ت، یان له‌ پێناو گۆڕینی هاوكێشه‌ی به‌لای خۆیانه‌وه‌ وه‌كو حیزب، به‌ڵكو ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوكێشه‌ به‌لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بگۆڕن، چه‌مكی یه‌كگرتوویی بۆ چه‌په‌كان ئه‌گه‌رچی دروشمێكی سوننه‌تیی و كلاسیكیه‌، به‌لام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌ركێكی سیاسی ئه‌خلاقییه‌ ده‌بێ‌ كۆمه‌ڵگه‌ یه‌ك بخه‌ن له‌پێناو داوا ره‌واكانی ژیان كه‌ سیستمی نادادپه‌روه‌ری رێگرییه‌تی، ده‌بێ‌ ئه‌و هۆشیارییه‌ فێری خه‌ڵك بكه‌ن كه‌ ژیانێكی شایسته‌تر هه‌یه‌ كه‌ گروپێكی كه‌م له‌خه‌ڵك بۆخۆیان فه‌راهه‌م كردووه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ كه‌ زۆرینه‌ن له‌ ژیانێكی سه‌خت و مه‌ترسی زیاتر ده‌ژین، كه‌وابوو هه‌موو هه‌لومه‌رجێك بۆ چه‌په‌كان له‌باره‌ بتوانن گه‌مه‌ی خۆیان بكه‌ن و بیقۆزنه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ گۆڕینی واقیع ته‌نها به‌ فكر و به‌ سیاسه‌ت ناكرێت، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی گشتی له‌گه‌ڵ نه‌بێت ”

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ :

* كام خوێندنه‌وه‌ پێویسته‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و ڕۆڵی چه‌پ وماركسیه‌كان؛خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه‌ ڕۆڵی چه‌پ له‌ په‌راوێز خراوی ده‌ریبهێنێ وبیكاته‌ لیده‌ر له‌ ئاراسته‌ كردنی ڕوداوه‌كان ؟

سمكۆ محه‌مه‌د: به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه‌, پێم باشه‌ له‌سه‌ر رابردوو و ئێستای هه‌ڵسوكه‌وت و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ عێراق و كوردستان قسه‌ بكه‌م كه‌ ده‌ورانێك ناوی ناڕه‌زایه‌تی بهاتبا، ناوی چه‌پ و حیزبه‌ كۆمۆنیسته‌كان ده‌هات, هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ تێڕوانینی ده‌سه‌ڵات و حیزبی كوردی سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ كوردستان, به‌شێك له‌تێڕوانینی خۆم نیشان بده‌م, ئه‌وه‌ی له‌په‌یوه‌ند به‌رابردووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌په‌ كه‌ پێشتر سه‌رمه‌شقی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نێو كارخانه‌ و جه‌ماوه‌ری و سه‌رشه‌قام و نێو زانكۆكان بوو، تاڕاده‌یه‌كیش بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كه‌ ئێستا بۆته‌ ستایل، هێند به‌ ئیدیۆلۆژیای چه‌قبه‌ستوویی كرا و نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشكه‌وتنی سیاسه‌ت رێگه‌ببڕێت، تاكو ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كی راسته‌قینه‌ش هه‌بوایه‌ و دوورو نزیك په‌یوه‌ندی به‌چه‌په‌وه‌ نه‌بوایه‌، مۆركی حیزبی بوونی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا وه‌كو ده‌ڵێن حیزب، ده‌نا شتێك نییه‌ ناوی حیزبی كوردی بێت به‌ حیزبه‌ چه‌په‌كانیشه‌وه‌، چونكه‌ حیزب به‌ر له‌هه‌ر شتێك رزگاركردنی تاكه‌ نه‌ك ملكه‌چ كردنی تاك بۆ گروپه‌ خاوه‌ن شوناسه‌ بچووكه‌كانی وه‌كو بنه‌ماڵه‌ و عه‌شیره‌ت و هتد كه‌ له‌نێو حیزبه‌ به‌ناو چه‌په‌كان ئه‌م مانایه‌ زیاتره‌، به‌هه‌رحاڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كه‌ كلاسیكی و هه‌ڵه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و چه‌پانه‌ ناتوانن كه‌ڵك له‌فه‌زای گشتی و ئه‌و بۆشاییه‌ وه‌ربگرن كه‌ له‌كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌درا، له‌حاڵێكدا ئه‌و بۆشاییه‌ سیاسییه‌ی پێشتر له‌كوردستان هه‌بوو له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌، له‌هیچ كونجێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لانیكه‌م ئیراده‌یه‌ك هه‌بوو بۆ پشتگیری كردنی ئه‌لته‌رناتیڤی چه‌پ بۆ ده‌سه‌ڵات، پشتگیری مه‌به‌ستم پێشوازیكردنی خه‌ڵك بوو نه‌ك پێشوازیكردن له‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات كه‌ دووجار زه‌مینه‌ی له‌بار بوو، یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت روخابوو و دووهه‌م بۆشایی سیاسی دروست ببوو كه‌ ئێستاش هه‌مان بۆشایی هه‌ست پێده‌كرێت له‌ نه‌بوونی ده‌ستووری عێراقی و كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی، به‌ڵام به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ ده‌كرا و ئێستاش ده‌كرێته‌ سه‌ر چه‌په‌كان و كاركردنی ئه‌حزابی بۆرژوازی ناسیونالیستی و ئیسلامی و هتد، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ی كه‌ ئابوری وڵاته‌كه‌ی داته‌پاند و ئینسانی كردووه‌ به‌كائینێكی به‌كاربه‌ر و بێ‌ كار، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هێرشه‌ گشتگیره‌ی له‌هه‌موو دونیا ده‌كرایه‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و شكستی سۆڤیه‌ت و هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌لایه‌ن ئه‌حزابی به‌ناو كۆمۆنیستیه‌وه‌، شكست به‌و تێڕوانینه‌ هات، ئیدی ئه‌و لۆژیكه‌ی كه‌ چه‌په‌كان هه‌یانبوو، جیگه‌ی نه‌ده‌بۆوه‌ له‌نێو جه‌ماوه‌ری كوردستانی، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی كارخانانه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌كار و نێوه‌ندی كاركردن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش غیابی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردن له‌هاوكێشه‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها غیابی له‌نێو دونیای راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری كه‌ ئۆرگانه‌كانی به‌هه‌مان ستایلی سیاسی حیزبه‌ بۆرژوازیه‌كان كاری ده‌كرد و نه‌فه‌سێكی بۆ ئازادی بیروڕا نه‌هێشتبۆوه‌ كه‌ ده‌بوو راگه‌یاندن پانتاییه‌كی به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ بوایه‌، بۆیه‌ گورزێكی كوشنده‌ له‌و بزووتنه‌وه‌ چالاكه‌دا درا كه‌ ده‌كرا به‌هێزترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری په‌یدابكات، بۆیه‌ بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ناسیونالیستی و لیبڕالی و ئیسلامی، جێپێیان به‌چه‌په‌كان له‌ قكرد و شكستیان پێهێنا و ئێستاش مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ژیانی سیاسی كوردستان، تائه‌و جێگه‌یه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وامی هه‌بێت، ره‌نگه‌ نه‌توانێ‌ شوێن پێی خۆی قایم بكاته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو جه‌ماوه‌ر و به‌ناچار خۆی ته‌سلیمی قه‌ده‌ری سیاسی بكات و ببێت به‌ پاشكۆی ره‌وتی دیكه‌ی بێ‌ ناونیشان.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆچی له‌دوای دوو ده‌یه‌ حوكمڕانیكردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌، په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر رێوشوێنی یاسایی، كاردانه‌وه‌یه‌كی ناچارییه‌، چونكه‌ ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ ئێستا هه‌ردوو حیزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ له‌كوردستاندا قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌كه‌ن, نه‌یانتوانیوه‌ له‌و قه‌واره‌ كلاسیكیه‌دا خۆیان رزگار بكه‌ن و كه‌مێك له‌گه‌ڵ ره‌وتی به‌ناو دیموكراسی جیهان رێگه‌بگرن, به‌و مانایه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ ئۆرگان و ده‌زگاكانی حوكمڕانی سیستماتیك بكه‌ن, نه‌یانتوانیوه‌ ته‌نانه‌ت خۆشیان قه‌ناعه‌ت به‌و یاسایه‌ بهێنێت كه‌ كاری پێده‌كه‌ن, نه‌یانتوانیوه‌ كار بۆ دیموكراسی بكه‌ن كه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن ناونیشانی ئه‌و چه‌مكه‌یان هه‌ڵگرتووه‌, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر لێی ده‌ترسن, وه‌ختێك ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ دروست نه‌بووه‌, ناشتوانێ‌ پیاوانی پۆلیس و ده‌زگا ناوخۆییه‌كانی به‌فۆڕمێكی ته‌واو یاسایی باربهێنێ‌, چونكه‌ هه‌م ده‌وڵه‌تی یاسایی نییه‌، هه‌م ترادیسۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ردا زاڵه‌، هه‌م له‌رووی سایكۆلۆژیاوه‌ كه‌ تاكه‌كانی هه‌یانه‌، هه‌مان سایكۆلۆژیای هه‌ڵچوونی كه‌سی ئاساییه‌ و دووره‌ له‌كه‌سی سیاسی، ئه‌مانه‌ هه‌مویان ره‌نگدانه‌یان هه‌بوو به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا، هه‌رله‌وه‌ی كه‌ ده‌بینین پۆلیس ئه‌وه‌نده‌ی پابه‌ندی عورفه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ترادیسیۆنی كلاسیكی حیزبیه‌ و له‌و بزووتنه‌وه‌ چه‌په‌ ده‌ترسن, ئه‌وه‌نده‌ پابه‌ندی یاسایه‌ك نیین كه‌ ئۆرگانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بونیادنراوه‌, بۆیه‌ ناتوانن نه‌خۆیان و نه‌ك خه‌ڵك له‌سه‌ر یاسا بنچینه‌ییه‌كان رابهێنن, هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و چه‌پیشه‌ كه‌ پێشتر له‌ژێر فشاری سیاسی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی بنكه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی له‌ده‌ستدا و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خه‌ڵك و چین و توێژه‌ چالاكه‌كان, له‌بری ئه‌وه‌ی تواناكانیان هه‌ڵگرن بۆ هه‌لومه‌رجێكی له‌بارتر, ئاسۆی نێونه‌ته‌وه‌ییان له‌بیركرد و وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی تر له‌بازاڕی سیاسه‌تدا هه‌ڕاجیانكرد, یان نوێگه‌ریان كرد به‌ له‌ئه‌لته‌رناتیڤێك كه‌ خودی سیستمی فه‌رمانڕه‌وای جیهانی ره‌واجی پێده‌ده‌ن, ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه‌ هه‌روه‌ك (خالید قشتینی) كه‌ رۆشنبیرێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و یه‌كێكه‌ له‌چه‌په‌كان به‌ نموونه‌یه‌ك ده‌یشوبهێنێ‌ و ده‌ڵێ‌” ئه‌م سیستمه‌ ئازادی به‌شێوه‌یه‌ك پێناسه‌كرد كه‌ له‌شفرۆشی ئافره‌تی له‌به‌رامبه‌ر ماف و تازه‌ترین مۆدێلی وه‌رزیداراگرتووه‌, سیاسیه‌كانیش نوێگه‌ریان له‌نوێترین مۆدێلی سه‌یاره‌ و گه‌نده‌ڵیه‌كانی تردا دۆزیه‌وه‌”. ئه‌مه‌ به‌شێكی بچووك بوو له‌و فاكته‌رانه‌ی كه‌ پاشه‌كشه‌ی به‌بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كوردستان كرد، چونكه‌ هه‌موو شتێك له‌یه‌ك سیاقدا نوسرایه‌وه‌ و كرا به‌مۆدێلێك وه‌كو هه‌ر مۆدێلێكی دیكه‌ی كاڵا كه‌كۆمپانیاكان به‌رهه‌میدێنن و دواتر به‌به‌رهه‌مێكی دیكه‌ بازاڕی سووك ده‌كه‌ن، سیاسه‌ت و ناڕه‌زایه‌تی و شێوازه‌ جیاوازه‌كانی بیركردنه‌وه‌ له‌كوردستان ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی وه‌رگرتووه‌، رۆژانه‌ گوێت له‌وه‌ ده‌بێت كه‌ پێت ده‌ڵێن چۆن له‌گه‌ڵ گۆڕینی میتۆدی بیركردنه‌وه‌ی مۆدێلی جهان نه‌گۆڕاویت، چۆن له‌سه‌ر هه‌مان فكر ماویت كه‌ باوی نه‌ماوه‌، ئه‌مه‌ به‌شێكی گاڵته‌جاڕییه‌ و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی فشارخستنه‌ سه‌ر سایكۆلۆژیای تاكی چالاكه‌، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵچوونی ده‌ره‌ونی و روخان و هێزی گه‌وره‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌، بۆیه‌ بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌كوردستان یه‌ك فۆڕمیان وه‌رگرتووه‌ و به‌پێی مۆدێل كار به‌سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌ختێك ئینسان ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌شازه‌ ده‌بینێ‌ به‌رده‌وام، ئیدی بێئومێد ده‌بێت و ناتوانێ‌ به‌و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌ سیناریۆ بۆ داڕێژراوه‌ بڵێت گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری سیاسی و رقی جه‌ماوه‌ری و هتد..

من ته‌واو دژی ئه‌و ره‌وته‌ چه‌پخواز و نه‌ریتخوازه‌ ماركسییه‌م وه‌كو ره‌وتێكی كۆنخواز و شوناسخوازی كلاسیكی و رۆمانسیانه‌ بۆ چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری ناهۆشیار قسه‌ ده‌كه‌ن وه‌كو بابه‌تێكی رۆمانسی، چونكه‌ ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا رابه‌رایه‌تی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و مۆدێلی ژیان ده‌كات، به‌و چه‌په‌ شوناسخوازه‌ ململانێی له‌ته‌كدا ناكرێت، بگره‌ ئه‌و شوناسه‌ هیچ مانا و به‌هایه‌كی سیاسی نه‌ماوه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری ده‌ڕوخێنن، خه‌باتی چه‌پ خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ نییه‌ بۆ سه‌عات كار و مافی كرێكار و یه‌كسانی و مه‌سه‌له‌ی ژن و هتد، ئه‌مه‌ كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا و بووبه‌نه‌ریتی سیستمی سیاسی له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا، ئێستا سه‌رمایه‌داری قه‌یرانی نوێی به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ بریتیین له‌ مه‌سه‌له‌ی جه‌نگ و ئاواره‌بوون و كۆچ و مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به‌ مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی پارله‌مانی و هتد، چه‌په‌كان له‌سه‌ریانه‌ ئه‌و هه‌ژموونه‌ سڕ بكه‌ن و كاریگه‌رییان هه‌بێت خه‌ڵك مل به‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ نه‌دات، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی نه‌بێت كرێكار ئێستا به‌شێكه‌ له‌و نیرۆ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه‌ سه‌رمایه‌داری له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانییه‌وه‌ پشتی پێده‌به‌ستێت و ئه‌و شوناسه‌ی كۆنی نه‌ماوه‌، ته‌نانه‌ت بێكاریشی نه‌كردووه‌ به‌ كێشه‌ی سیاسی و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاری كۆمپانیاكان گرێیداوه‌ و هه‌ندێكجار بووه‌ به‌ هۆی له‌نێوبردن و ناشیرین كردنی ئازادی و ماف و دیموكراسیش، چونكه‌ كرێكار چ وه‌ك تاك و چ وه‌كو گروپی هێزی كار ئه‌و تموحه‌ی جارانی نه‌ماوه‌ چه‌رخی كارخانه‌ بووه‌ستێنێت و سیستم لێی بترسێت، ئێستا ره‌وتێكی دیكه‌ په‌یدا بووه‌ به‌ناوی چه‌په‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌بڕوای من موزه‌یه‌فه‌ و پارادۆكسێكی نه‌شازه‌، چونكه‌ ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست ده‌كات كه‌ هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌یڕوخێنێت یان ده‌بێته‌ كۆمبارسی سیناریۆی فلمێكی سیاسی كه‌ ئامانجه‌كه‌ی بۆ كرێكاران هیچ دیار نییه‌، هه‌ڵبه‌ت به‌ پاڵپشتی چینی كرێكار ئه‌م سیناریۆیه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌ زمانێكی رۆمانسییانه‌ گوتاری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریشی هه‌یه‌، بۆیه‌ من دژی ئه‌و ره‌وته‌شم، به‌ڵام ئه‌لته‌رناتیڤی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ شوناسی كرێكار وه‌ربگرینه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ رێگای كاری ده‌ستی و هێزی كار و یه‌كسانی بوون له‌ ره‌وتی ژیان و خۆشگوزه‌رانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مكی ئه‌خلاق كه‌ ته‌كنۆلۆژیا نه‌یهێشتووه‌ دوورخستنه‌وه‌ی كێشه‌ی كولتووری زاڵ و خۆسه‌پێن به‌سه‌ر ئه‌وانی تر به‌ناوی ره‌سه‌نایه‌تییه‌وه‌ و هتد، هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسی ده‌كه‌م ده‌كرێت وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ‌ له‌به‌رچاو بگیرێت و كاری پێبكرێت.

به‌هه‌ر حاڵ بۆئه‌وه‌ی له‌ باسه‌كه‌ زۆر دوور نه‌كه‌ومه‌وه‌ ده‌بێ‌ باسی ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ خوێندنه‌وه‌ و ململانێی فكری له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتن بوو له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، ململانێی چینه‌كان تازه‌ به‌ر له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوی سه‌رمایه‌داری بیستبوو، هه‌ڵبه‌ت وه‌كو ناو نه‌ك بینینی ژیانی سه‌رمایه‌داری، چونكه‌ له‌عێراق و ناوچه‌كه‌ش، سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وه‌كو ئه‌ورپای به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیبوو كه‌ ململانێكه‌ به‌به‌شداری خه‌ڵكیش بوو،، هه‌ڵبه‌ت له‌ ساڵی 1958 تاكو 1962 خه‌باتی جوتیاری هه‌بوو كه‌ حیزبی شیوعی رابه‌رایه‌تی ده‌كرد له‌ پشده‌ر و ده‌شتی هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بینیوه‌، چونكه‌ سیستم ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ ئه‌وروپا بوو نه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات، ئیدی نه‌ك ته‌نها سیاسیه‌كان، ئه‌وه‌تا فه‌یله‌سوف و رۆشنبیر و كۆمه‌ڵناسه‌كانیش باسی ده‌كه‌ن كه‌ ململانێكه‌ زۆر توند بووه‌ تاكو سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌كه‌وێت، كه‌وابوو له‌لای ئێمه‌ ته‌نها ناوی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بیسترابوو، به‌ڵام وه‌كو رۆشنبیری خێرا ئه‌و فكرانه‌ی به‌رهه‌مهاتبوون گه‌یشتن، به‌ڵام دیسان ئه‌مه‌ش كێشه‌ی تێدابوو، بۆ نموونه‌ ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه‌ هاتبوونه‌ نێو ئه‌ده‌بیات و رۆشنبیری كوردی و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیشه‌وه‌، به‌هه‌ڵه‌ وه‌رگیرابوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستی كه‌ڵكیان له‌و ماتریاله‌ به‌شه‌رییه‌ وه‌رگرت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ رۆشنبیران كه‌ڵكیان له‌و ره‌وته‌ سیاسیه‌ وه‌رگرت، پێداویستی ئه‌و شه‌پۆله‌ بۆ فراوانكردنی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌سیستم، به‌تایبه‌تی دیكتاتۆریه‌ت له‌هه‌وڵی نه‌هێشتنی نه‌ته‌وه‌ و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ بوو له‌دۆخی نیگه‌تیڤی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواكه‌وتن له‌بری پێشكه‌وتن و هتد، باشترین نموونه‌ بۆ خراپ تێگه‌یشتن له‌ چه‌مكه‌ی سیاسیه‌كان كه‌ له‌م دواییه‌دا هه‌ستم پێكرد، به‌كارهێنانی چه‌مكی ناسیونالیزم له‌جیاتی راسیزم كه‌ له‌ له‌دوای 2010 له‌ ئه‌روپا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ به‌ده‌یان جار له‌ نوسینی به‌ناو رۆشنبیره‌ كورده‌كانم بینییوه‌.

• هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆ و شكستی حوكمڕانی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ، چ بژارده‌و پلاتفۆرمێكی مومكین ده‌خاته‌ به‌رده‌م هێزه‌چه‌پ وماركسییه‌كان؟

سمكۆ محه‌مه‌د: من بۆ ئه‌م پرسیاره‌ به‌ دوو خاڵ وڵام ده‌ده‌مه‌وه‌، خاڵی یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستان كارگه‌ی تێدانییه‌ به‌رهه‌می هه‌بێت و كرێكاره‌كانیشی هێنده‌ هۆشیاری چینایه‌تیان نییه‌ كه‌ به‌رگری له‌خۆیان خزمه‌تی كاری خۆیان بكه‌ن له‌و كارگانه‌ی كه‌ گشتی بوون و فرۆشران به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌مه‌ جۆرێك له‌قه‌یرانی دروستكرد و خه‌ڵكیش له‌قه‌یرانی دارایی تێناگه‌ن تاكو بیكه‌ن به‌ناڕه‌زایه‌تی و بچنه‌ سه‌ر شه‌قام.

خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ به‌له‌ربه‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان، له‌كوردستان و ململانێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌ و وڵاتانی وه‌كو توركیا و ئێران كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ تێكدانی دۆخه‌كه‌، بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ده‌كانی رابردوو كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ و ئاین و كولتوور له‌كوردستان نه‌هێشتووه‌ و كه‌مینه‌ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ سته‌می له‌سه‌ر نه‌ماوه‌ تاكو رێگه‌ی سه‌ر شه‌قام بگرنه‌ به‌ر، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێ‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆخۆی باڵانسێكی بۆ دروستكردووه‌ و هه‌ر كاتێك بیهه‌وێ‌ كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێ‌، بۆیه‌ ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ترسێكی دیكه‌ی دروستكردووه‌ كه‌ ته‌نها فۆڕمێكه‌ له‌ناوه‌ڕۆكدا قینی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌، له‌پاشان كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت نییه‌ تاكو بتوانێ‌ سنووره‌كان بگرێت و كۆنتڕۆڵی بكات و ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌توانێ‌ چالاكی تێدابكه‌ن، بۆیه‌ ترسه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك شه‌رعیه‌تی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێجار ئه‌مه‌ ده‌كرێته‌ بیانوو تاكو ترس له‌ پلاتفۆڕمی سیاسی هه‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ئه‌و هێزانه‌ش كه‌ به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام، ره‌نگه‌ به‌م بیانووه‌ سته‌میان له‌سه‌ر بێت كه‌ مه‌ترسییان ئه‌وان ترسی زیاتره‌ چونكه‌ پشتیان به‌ گوتاری فه‌نده‌مینتالیزمی عه‌ره‌بی به‌ستووه‌، به‌ڵام له‌شوێنێكدا ناهه‌قن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه‌ له‌هه‌ناوی خه‌ڵكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌، ئه‌سڵه‌ن خه‌ڵك وه‌كو چه‌مكه‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ی بوونی نییه‌، به‌ڵام له‌بری ئه‌مه‌ خه‌ڵكی جۆراوجۆرمان هه‌یه‌، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی حیزبی و ئیدۆلۆژی و مه‌زهه‌بگه‌رایی و ئینتیمای سیاسیین، بۆیه‌ هه‌ندێجار ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه‌ مه‌ترسیدارتره‌ له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی، بۆ نموونه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی ئیسلامی توندڕه‌و كه‌ زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ پێكده‌هێنن، هه‌رگیز به‌راورد ناكرێ‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می ده‌سه‌ڵات كه‌ دیموكراسیش نییه‌، هه‌ركاتێكیش ده‌سه‌ڵات له‌ عێڕاق و له‌ كوردستان گه‌ره‌كی بێت ده‌توانن له‌رێگه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ‌ و زلهێزه‌كانی دونیاوه‌، كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و یاساش بیكه‌نه‌ سه‌نگی محه‌ك و شه‌رعیه‌تیش وه‌رگرێ‌، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌پێشدا باسم كرد كه‌ له‌رۆژئاوا هه‌بوو و تاكو ئه‌مدواییه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بوو، وه‌كو مۆدێلێك روویكرده‌ رۆژهه‌ڵات و بوو به‌جێگای قه‌بوڵكردن، چونكه‌ پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی نه‌خشه‌ بۆداڕێژراوی ده‌یان ساڵه‌ی له‌پشته‌وه‌بوو بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی و ئابوری له‌ناوچه‌كه‌، هاتنی هێزی ئیسلامی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له‌رێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ روخێنران، زه‌مینه‌ی خۆی هه‌بوو بۆیه‌ له‌رووی ده‌ره‌كییه‌وه‌ كرا به‌ئه‌لته‌رناتیڤ، ئه‌م داتایه‌ له‌به‌رده‌ستی هه‌موو كه‌سێكدایه‌، چونكه‌ كه‌ره‌سته‌كانی گه‌یاندنی وه‌كو ئینته‌رنێت و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و مۆبایل و هتد، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ‌ به‌هره‌مه‌ندبێت لێی و هۆشیاری و رۆشنبیری وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌كوردستانیش خه‌ریكه‌ ده‌كرێت به‌مۆدێل، ره‌نگه‌ به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌بێت كه‌ خه‌ریكی چاكسازین له‌ژێر فشاری ده‌ره‌كی و ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ و رووداوه‌كیانی دیكه‌ش هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی قوڵتركرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پلاتفۆڕمه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ چه‌په‌كان، مه‌سه‌له‌ی پشتگوێ‌ خستنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ ومه‌زهه‌به‌ به‌ڕوویه‌كدا كه‌ بابه‌تی چه‌پ زیندووده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ لێره‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كدا ده‌رگكیرین كه‌ قه‌واره‌یه‌ك و ئینتیمای سیاسی له‌ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كورد زیاتره‌، بۆ رێپێوانی جه‌ماوه‌ری له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی له‌لایه‌ن چه‌په‌كانه‌وه‌ وه‌كو پلاتفۆڕمێك باشتره‌ له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ریشه‌وه‌ هه‌ڵناكه‌نرێت, ره‌نگه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی تابوری پێنجه‌م و ده‌ستی ده‌ره‌كی و دوژمنی ئه‌زموون و هتد بوو بۆ هه‌ڵسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ئاماده‌ كرابێت, به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێت ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ئه‌گه‌ر به‌ڕاست كاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ ئێستا ره‌خساوه‌ی كه‌ پێشووتر حیزبی كوردی كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌ده‌گرت, قه‌ناعه‌تی ته‌واوی بۆ ده‌سه‌ڵات دروست كردبوو كه‌ كۆتایی مێژووی كورده‌, وه‌ختێك كه‌ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی هه‌بووبێت و زانیبێتی به‌مه‌نفه‌عه‌تی خۆی ده‌سوڕێ‌, له‌به‌رامبه‌ر تێكچوونی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێ به‌تایبه‌تی توركیا كه‌ دواتر ده‌ركه‌وت ئێران مه‌ترسیدارتره‌, هێزی شیعه‌گه‌رایی كه‌ زۆرترین خه‌ڵكی عێراقن و ده‌ستووریان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و كورد بێهز هاتۆته‌ پێشێ‌, له‌چوارچێوه‌ی سیستمی دیموكراسی و ئازادی راده‌ربڕینیش جێگه‌ی هیچ شتێكی دی نابێته‌وه‌, ئه‌م وه‌همه‌ له‌لای كه‌سانێكی به‌ناو رۆشنبیر و سیاسیش واقیعیه‌تی وه‌رگرتووه‌, به‌م پێودانگه‌بێت پاڕادۆكسی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردی له‌شوێنێكدا باشتر ده‌بینرێ‌ كه‌ كه‌ڵك له‌و مێژووه‌ وه‌رناگرێت, وه‌ختێك كه‌ چاك ده‌زانێ‌ ئه‌و فۆڕمه‌ سیاسیه‌ی كه‌ ناوی لێنراوه‌ سیاسه‌تی عه‌له‌نی و مۆدێرن و ئاشتی خوازی، هه‌نگاوێكی دیكه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ژێر عینوانی یاسادا تابۆی له‌سه‌ر لاچووه‌ و چه‌پیش جێگه‌ی نابێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌لته‌رناتیفی نییه‌. كه‌وابوو چه‌په‌كان ده‌بێ‌ كه‌ڵك له‌ئه‌زموونی رابردوو وه‌ربگرن كه‌ مادام ده‌سه‌ڵاته‌كان هێنده‌ ناشارستانین كه‌ ته‌نها چاویان ماتریال ده‌بینێ‌، له‌حاڵێكدا ئه‌و ماتریاله‌ به‌شه‌رییه‌ ئه‌گه‌ر نه‌چێته‌ سه‌رشه‌قام، له‌نێوخۆیدا و له‌ده‌رونی خۆیدا هه‌میشه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌، چونكه‌ ناڕازییه‌ له‌شێوه‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌ك كه‌ تائێستا سیستمه‌كه‌ی پێی پێناسه‌ ناكرێ‌ كه‌وابوو ئێستا كاتییه‌تی بلاتفۆڕمی نوێ‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی پێشكه‌ش بكه‌ن.

• هێزه‌چه‌پ وماركسییه‌كان كێن له‌مرۆدا ، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆببنه‌وه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌وهێزانه‌ چین ؟

سمكۆ محه‌مه‌د: بائه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌ له‌به‌رده‌مماندا مێژوویه‌ك هه‌یه‌ پێمان ده‌ڵێت” له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك و قۆناغێكدا، سیستمه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان كردوه‌ له‌ته‌ك ئینساندا و دواتریش له‌گه‌ڵ چه‌په‌كاندا” كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م نه‌سیحه‌ته‌ فكریه‌ له‌وێدایه‌ كه‌ قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری راستیه‌كی هاشا هه‌ڵنه‌گره‌. هاتنی سیستمی سه‌رمایه‌داری و ئێستاش سیستمێكی نوێی پۆست سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وامی به‌م شێوه‌ سیاسه‌ته‌ ده‌دات.
ئه‌مه‌ش كارێكی كردووه‌ كه‌ ئینسان ناڕازی بێت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتارانه‌ و ناچاربێت چه‌پانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ئه‌وه‌ی كه‌ من جه‌ختی له‌سه‌رده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ عاشقی ئه‌و فكره‌ بم، چونكه‌ فكر عیشقی له‌گه‌ڵ ناكرێ‌ تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ش قه‌بوڵ ناكات، یان ئه‌وه‌ی ته‌نها بیسه‌لمێنم كه‌سێكی چه‌پ و ئۆپۆزسیۆنیم، یان ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم كه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتم و هیچی تر، یان كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌بن له‌كوردستان مودمن بن به‌فكری ماركسی، بۆیه‌ ده‌روێشانه‌ باس له‌چه‌پگه‌رایی ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ی كه‌سێكی خو ده‌رخه‌ربم و خۆم وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی میدیایی بنوێنم، یان ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ له‌كه‌سانی تر بانگه‌وازی ئه‌و فكره‌ بكه‌م، زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌وهه‌ری بیری چه‌پ و چه‌پگه‌رایی و ماركسیزم، به‌رله‌وه‌ی هه‌ر شتێك بێت مه‌سه‌له‌ی هیومانیزمه‌، واته‌ مرۆدۆستییه‌، مه‌سه‌له‌ی په‌راوێزخستنی شكسته‌كانی ئه‌و سیستمه‌یه‌ كه‌ تاكو بیناقاقای ناعه‌داله‌تیه‌، تائه‌و راده‌یه‌ی كه‌ خودی ئه‌و دروشمانه‌ی هه‌ڵیده‌دات بڕوای پێ‌ نییه‌، هه‌ر له‌مافی مرۆڤه‌وه‌ بگره‌، تاده‌گاته‌ دیموكراسی و بازاڕی ئازاد كه‌ له‌دوای شكستی سۆڤیه‌ته‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌، مه‌سه‌له‌ی ژنان كه‌ من به‌مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌زانم و ته‌واوی ئه‌و جیاوازییه‌ چینایه‌تیانه‌ی كه‌ به‌چاو ده‌بینرێت و هه‌ستی پێده‌كرێ‌، ماركس كه‌ دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م فكره‌یه‌، هات و ره‌خنه‌ی له‌و دیالیكتیكه‌ گرت كه‌ هیگڵ ئیدیعای بۆ ده‌كرد و گوتی “ئێمه‌ كارمان ئه‌وه‌یه‌ دیالیكتیك بیخه‌ینه‌ سه‌ر پێی خۆی كه‌ ئه‌مه‌ كاری فه‌لسه‌فه‌یه‌ و پێشتر فه‌لسه‌فه‌ ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتبوو. بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌مان زیاد كرد كه‌ فه‌لسه‌فه‌ كاری گۆڕینی واقیعه‌. نه‌ك ره‌سم كردنی كاره‌كانی رابردوو”.
ئه‌مه‌ی ئێستا بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین هێزی ئۆپۆزسیۆنی له‌ عێڕاق و كوردستان، ره‌نگه‌ ده‌ستبردن بۆ خوڵقاندنی كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و موناقه‌شه‌ له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كانی تر بكرێت بۆ هه‌ڵخراندنی خه‌ڵك له‌دژی ده‌سه‌ڵات و سته‌مكاری، بیرۆكه‌ نییه‌ به‌ڵكو كه‌ڵك وه‌رگرتنه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی ناجێگیر، كۆتایی هێنان به‌ناعه‌داله‌تی و كێشه‌ی میللی و جیاوازی چینایه‌تی، هه‌ر بیانوویه‌كی تر مانای سیاسه‌ته‌ و مانایه‌كی تری نییه‌ بۆ خۆشبه‌ختی ئینسان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بڵێین ئیدیۆلۆژیاش له‌م سه‌رو به‌نده‌دا خراپ كه‌ڵكی له‌فه‌لسه‌فه‌ وه‌رگرتووه‌ و كردویه‌تی به‌جۆرێك له‌ئاین و به‌تایبه‌تیش ئه‌و حیزبه‌ كۆمۆنیستیانه‌ی كه‌ كلاسیكیانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك فكری ماركس و چه‌پگه‌راییدا كرد.

راستییه‌كی تێدایه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حیزب و ره‌وته‌ شیوعیه‌ ته‌قلیدیه‌كان وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ وه‌ریان نه‌گرت و وه‌كو هه‌لومه‌رجیش وه‌ریان نه‌گرت بگره‌ وه‌كو هه‌ر حیزبێكی سیاسی كلاسیكی سه‌رمایه‌داری وه‌ریان گرت، چونكه‌ وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ریان نه‌گرت كه‌ ده‌بێ‌ مه‌چه‌كی كرێكار سه‌نگی محه‌كی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بێت، به‌هه‌ر حاڵ دژواری ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌ بوونه‌وه‌ كه‌ نه‌یانتوانی هه‌لومه‌رجه‌كان بگۆڕن بۆ بارێكی تر، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌وه‌ چه‌په‌كانن تێڕوانینی جیاواز ده‌بینن بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و كۆتایی هێنان به‌جۆره‌كانی سته‌م و هێنانه‌ كایه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو ئینسان به‌یه‌كسانی، چونكه‌ من پێموایه‌ گۆڕینی ئه‌م دونیایه‌ ئاسان نییه‌ هه‌موو كولتور و زمان و جوگرافیا به‌شۆڕشێكی یه‌كجاره‌كی بگۆڕێ‌، به‌ڵام خۆ لانیكه‌م ده‌توانین له‌رێگه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ری و به‌رابه‌ری چه‌په‌كان، ژیانێكی له‌بار بۆ گشت ئینسان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ‌ وه‌ڵام به‌و یۆتۆپیایه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رمایه‌داری و پایه‌كانی گومانیان له‌لای خه‌ڵك دروستكردووه‌، یان هیچ نه‌بێ‌ ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه‌ بیسه‌لمێنێ‌ كه‌ ئه‌و سیستمه‌ مرۆڤدۆستانه‌یه‌، بۆیه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سیاسه‌تێك كه‌ مافی چه‌په‌كان سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ست بهێنن ئه‌و بیانوانه‌یه‌ كه‌هێنامنه‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ قسه‌ زۆر له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێ‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردستاندا، به‌ڵام جیاوازی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ چه‌په‌ی كه‌ من باسی ده‌كه‌م و دووره‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌كوردستان هه‌یه‌، له‌وێدایه‌ ئۆپۆزسیۆنێك كه‌ ئاوڕ له‌رابردوودا نه‌داته‌وه‌، یان به‌عاتیفه‌ ته‌ماشای سیاسه‌ت بكات و گه‌مه‌ به‌سۆزی كۆمه‌ڵگه‌ بكات، یان ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسی نه‌بێت و ته‌نها ره‌خنه‌ بگرێت و ره‌خنه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵات كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێ‌، یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ژێر عینوانێكدا خۆی پێناسه‌ نه‌كات، یان ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌فۆڕمدا خۆی پیشان بدات، هیچ به‌جیاوازی نابینم له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانی تر كه‌ئاراسته‌ی سیاسیان ته‌نها گه‌یشتنه‌ به‌ده‌سه‌ڵات، یان ململانێیه‌ له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان كه‌ پشكی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی موڵكی خه‌ڵكه‌ به‌ر له‌وه‌ی موڵكی هه‌ر حیزبێك بێت، لایه‌نێكی تری نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن و چه‌پی راسته‌قینه‌، یان ته‌ماشاكه‌ر بێت و هیچی تر، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وكاته‌ی سیستمی ته‌واوفق (رێكه‌وتن) دێته‌ ئاراوه‌، هه‌ر ئه‌وكاته‌ هێزێك پێك بێنێت و سواری سه‌رملی ره‌وته‌ توڕه‌كه‌ بێت و نه‌ترسێت له‌ لۆمه‌ی سیاسی، چونكه‌ خۆ به‌خاوه‌ن نه‌كردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، مه‌ترسیه‌كه‌ی له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ خه‌ڵكی تر به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ئیحتیوای ته‌واوی ئه‌و هێزه‌ به‌شه‌ریه‌ش ده‌كات كه‌ ده‌یهه‌وێ‌ ببێته‌ هێزێكی به‌قودره‌تی جه‌ماوه‌ری رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رێگه‌ له‌هێزی راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌گرێت.

به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر باشترین سیستم دیموكراسی بێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی فره‌یی له‌ئیتنیك و مه‌زهه‌ب و قه‌واره‌ی سیاسی له‌عێراق و كوردستان كه‌ ئێمه‌ به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین. وه‌ باشترین میكانیزمیش هه‌ڵبژاردن بێت. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه‌ له‌كوردستان و عێراقدا حیزبی سیاسی ئه‌زمونێكی له‌باره‌ بۆ ناوچه‌كه‌. گه‌نده‌ڵی سیاسی له‌ئاستی لوتكه‌دا بێت و گه‌نده‌ڵی ئیداری هه‌موو كه‌سێكی ئه‌و وڵاته‌ نه‌ك سیاسی و ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ستی پێده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا تریبۆنێك نه‌بێت قسه‌ی تێدا بكرێت. ئه‌گه‌ر قسه‌شت كرد ئه‌منیه‌تت بكه‌وێته‌ خه‌ته‌ره‌وه‌. ئیتر چاوه‌ڕێی چی ده‌كرێت له‌و سیستمه‌ی كه‌ ئێستا عێراق و كوردستانی به‌هه‌ڵواسراوی هێشتۆته‌وه‌ و پێناسه‌ ناكرێت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ دونیابینییه‌ك دروستبووه‌ و خه‌ریكه‌ شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێ‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش پاڵپشتی ده‌كرێت، بوونی ئیسلامیه‌كانه‌ و پێناسه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مانه‌ له‌حیزبه‌ ئیدیۆلۆژیسته‌كانی ماركسی توندڕه‌و خراپترن، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی ئیسلامیه‌كان، یان لانیكه‌م گه‌شه‌كردنیان و چوونیان بۆ پارله‌مان و ده‌ستگرتن به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌، هیچ له‌كێشه‌ی چینایه‌تی ناگۆڕێ‌، هیچ له‌كێشه‌ی سته‌می میللی و مافی پێكهاته‌كانی تر و پێكه‌وه‌ژیان و هاوڵاتیبوون ناگۆڕێ‌، چونكه‌ ئه‌وان تاكو ئه‌و جێگه‌یه‌ بڕوایان به‌ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌یه‌ كه‌ ئیسلام وه‌كو تاكه‌ مه‌رجه‌عێكی فكری یاسایی له‌سه‌ر ته‌خت بێت، نه‌ك وه‌كو هێزێكی یه‌كسانیخوازی وه‌كو ماركسیه‌كان، كه‌وابوو ده‌بێت ره‌وتی چه‌پ خۆی وه‌كو ئه‌لته‌رناتیف پێشنیار بكات.

ئێستا عێراق هه‌ر له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕێكی تری سیاسیه‌ كه‌ كورده‌كان دۆڕاون تێیدا، به‌ڵام كێبه‌ركێكه‌ چونكه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی ناكامڵ ده‌یكات و له‌راستیدا ئۆپۆزسیۆن نییه‌، بۆیه‌ ته‌واوی كێشه‌ ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌لانراوه‌ كه‌ هه‌ر ده‌ڵێی هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان ده‌كرێ‌ و بۆ عێڕاق نییه‌ و ده‌ره‌نجامه‌كانیش هه‌ر به‌و ستایله‌ له‌خه‌ڵك گه‌یانراوه‌، ئه‌م سیناریۆ سیاسیه‌ كه‌ له‌نێوان به‌شێك له‌هێزه‌ سیاسیه‌كاندا ده‌یبینین، كه‌سێكی نه‌شاره‌زاش هه‌ستی پێده‌كات كه‌ بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن جگه‌ له‌ سیناریۆی سیاسی هیچی تر نییه‌ بۆیه‌ خه‌ڵك دڵنیا نییه‌، تاكو به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات راوه‌ستێت، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌ به‌فۆرم و به‌كۆنه‌ قین مامه‌ڵه‌ له‌ته‌ك چه‌مكی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێت. به‌بڕوای من ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ كه‌ هه‌ڵگری چه‌مكی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی بێت، ده‌بێ‌ له‌هه‌مو هێزه‌كان خه‌ڵك ناچار بكات په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن، یان ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی هه‌بێت بۆ ته‌واوی كوردستان و عێراق، نه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ شارێك بێت و هیچی تر، بۆیه‌ باشتر وایه‌ چه‌په‌كان بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ئه‌و چه‌مكه‌ بازرگانی پێوه‌ده‌كرێ‌، یان ئه‌وه‌ی له‌په‌نای ئه‌م چه‌مكه‌دا كێبه‌ركێی تر پێبكه‌ن و فكری چه‌پیش قه‌تیس بكه‌ن له‌گروپێكدا. نه‌شازی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆ چه‌په‌كان، كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و چه‌په‌كانیش، هه‌روه‌ها زۆر دوور نیه‌ هێزه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن.

• له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چه‌پ چی بێت ؟به‌شدار بن یان نا ؟ تاچه‌ند به‌شداریكردن به‌ لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و به‌ ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێگا خۆش ده‌كا وئاسانكاری ده‌بێت له‌ گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟

سمكۆ محه‌مه‌د: هه‌ر كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌م پرسیاره‌ راوه‌ستێت و ئه‌زموونێكی هه‌بێت له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ، بۆ ئه‌و وڵامه‌ حازر به‌ده‌سته‌ كه‌ پلاتفۆڕمی چه‌په‌كان له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده‌یه‌ كه‌ ئایا ریفۆڕم بخوازن یان بیانهه‌وێ‌ ببن به‌ ئه‌لته‌ناتیف، له‌هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا چه‌په‌كان بیانوویان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌تكێش بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان نابێت سیاسه‌ت بكه‌ن له‌پێناو سیاسه‌ت، یان له‌ پێناو گۆڕینی هاوكێشه‌ی به‌لای خۆیانه‌وه‌ وه‌كو حیزب، به‌ڵكو ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوكێشه‌ به‌لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بگۆڕن، پلاتفۆڕمی چه‌په‌كان به‌هه‌موو بیڕوباوه‌ڕێكی جیاواز ئه‌گه‌ر ناسیونالیست بن یان كۆمۆنیست یان نیشتیمان په‌روه‌ر یان هه‌ر جۆره‌ چه‌پێكی سووننه‌تی یان مۆدێرن بن، ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ژیان له‌پێش سیاسه‌ته‌وه‌یه‌ بۆ گروپ و ده‌سته‌بژێری سیاسی، چه‌مكی یه‌كگرتوویی بۆ چه‌په‌كان ئه‌گه‌رچی دروشمێكی سوننه‌تیی و كلاسیكیه‌، به‌لام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌ركێكی سیاسی ئه‌خلاقییه‌ ده‌بێ‌ كۆمه‌ڵگه‌ یه‌ك بخه‌ن له‌پێناو داوا ره‌واكانی ژیان كه‌ سیستمی نادادپه‌روه‌ری رێگرییه‌تی، ده‌بێ‌ ئه‌و هۆشیارییه‌ فێری خه‌ڵك بكه‌ن كه‌ ژیانێكی شایسته‌تر هه‌یه‌ كه‌ گروپێكی كه‌م له‌خه‌ڵك بۆخۆیان فه‌راهه‌م كردووه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ كه‌ زۆرینه‌ن له‌ ژیانێكی سه‌خت و مه‌ترسی زیاتر ده‌ژین، كه‌وابوو هه‌موو هه‌لومه‌رجێك بۆ چه‌په‌كان له‌باره‌ بتوانن گه‌مه‌ی خۆیان بكه‌ن و بیقۆزنه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ گۆڕینی واقیع ته‌نها به‌ فكر و به‌ سیاسه‌ت ناكرێت، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌ریب نه‌كرابێت و هاوكێشه‌ نه‌گۆڕێت به‌لای خه‌ڵكدا، له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هه‌میشه‌ خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و له‌گه‌ڵ واقیعدا نییه‌ به‌و مانایه‌ی كه‌ چه‌په‌كان ده‌یزانن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزدان ده‌بێ‌ ئێمه‌ له‌خه‌می گۆڕینی هێزدابین نه‌ك واقیع، چونكه‌ جاری واهه‌یه‌ واقیع له‌خزمه‌تی گشتی نییه‌، خۆپیشاندانه‌كانی سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌ره‌بی یان خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ واقیع هه‌ندێك جار سیناریۆی دروستكراوه‌، ده‌بێ‌ واقیعێك بێت به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵك دروستكرابێت نه‌ك به‌ ئیراده‌ی سیاسی ده‌ره‌كی. ئێستا له‌هه‌موو كات له‌باره‌تره‌ چه‌په‌كان ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ له‌به‌رچاو بگرن ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی چه‌پگه‌رایی وجوودی هه‌یه‌.




موحسین كه‌ریم له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا … ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر


موحسین كه‌ریم: ده‌بێت پلاتفۆرمی چه‌پ وكۆمۆنیست وه‌ك به‌دیلی سیاسی ده‌سه‌ڵات خۆی پێشكه‌ش بكات
گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ موحسین كه‌ریم ئه‌ندامی مكته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر …….

له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه‌:

ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه‌ چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه‌ له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له‌ دابینكردنی به‌شێك له‌ مافه‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ و توانراوه‌ جێگیر بكرێت له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه‌ په‌راوێز خراوه‌ و لاواز كراوه‌، هه‌ندێكی ماوه‌.
له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له‌ ئابوری ڕه‌یعی بریتییه‌ له‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به‌ قازانج و ویستی بانك و كارتێله‌ مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌ هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی جدیتری خستۆته‌ به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له‌ به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.

ماڵپه‌ری رێگای كوردستان بۆ فۆكس خستنه‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ و رۆڵی هێزه‌ چه‌پ وماركسییه‌كان ئه‌م دۆسییه‌ی كردۆته‌وه‌ .
موحسین كه‌ریم ئه‌ندامی مكته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ (مله‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستاندا) پێیوایه‌ : ” كۆمه‌ڵگای كوردستان، كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌داریه‌و بزوێنه‌ری هه‌موو پرس و مه‌سه‌له‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره‌ فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوریه‌كان، ململانێی چینایه‌تی نێوان سه‌رمایه‌دارو كرێكارو توێژه‌ چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تكێشه‌كانه‌. ئه‌م ململانێ چینایه‌تیه‌، به‌هێڵێكی راست وروون دا ناچێته‌پێشه‌وه‌ و هه‌میشه‌ به‌ كاركردی فكری و سیاسی هێزو ره‌وته‌ بۆرژواییه‌كان، ئه‌م راستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌ لێڵ و ته‌مومژاوی ده‌كرێ و جه‌ماوه‌ری كرێكارو زه‌حمه‌تكێش چه‌واشه‌ده‌كرێن.”

ئه‌و پێشی وایه‌ : ” بۆرژوازی به‌رده‌وام ئه‌م هه‌لومه‌رجی چه‌واشه‌كردنه‌ به‌رهه‌م دێنێته‌وه‌، زه‌ین و هۆشی كرێكارو زه‌حمه‌تكیش به‌ ئه‌فكارو بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ ژیان و به‌هاو پرسه‌ جۆراوجۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و سیاسیه‌كان پڕده‌كات. هه‌وڵ ده‌دات لێكدانه‌وه‌و جیهانبینی چینایه‌تی كرێكار وه‌كو شتێكی خه‌یاڵی و ناواقعی و دروستكراوی زهنی چه‌ند بونه‌وه‌رێكی دابڕاو له‌ مێژوو و ژیان و كۆمه‌ڵگا نیشان بدات.”

موحسین كه‌ریم له‌ باره‌ی زه‌روره‌تی پلاتفۆرمێكی سیاسی باوه‌ڕی وایه‌ : ” ته‌نها پلاتفۆرمێكی سیاسی ده‌توانرێ بخرێته‌ روو له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكی جه‌پ و كۆمۆنیسته‌وه‌ كه‌ مه‌شغه‌له‌ی خه‌باتی سۆشیالسیتی و ئاماده‌كردنی چینی كرێكار بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی، كه‌ بێ پێچوپه‌نا وه‌كو به‌دیلی سیاسی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی شكستخواردووی بۆرژوازی كورد خۆی بنوێنێ. ”

ده‌قی به‌شداری موحسین كه‌ریم ئه‌ندامی مكته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا )

ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : كام خوێندنه‌وه‌ پێویسته‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و ڕۆڵی چه‌پ و ماركسیه‌كان؛خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه‌ ڕۆڵی چه‌پ له‌ په‌راوێز خراوی ده‌ریبهێنێ و بیكاته‌ لیده‌ر له‌ ئاراسته‌ كردنی ڕوداوه‌كان ؟

موحسین كه‌ریم: كۆمه‌ڵگای كوردستان، كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌داریه‌و بزوێنه‌ری هه‌موو پرس و مه‌سه‌له‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره‌ فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوریه‌كان، ململانێی چینایه‌تی نێوان سه‌رمایه‌دارو كرێكارو توێژه‌ چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تكێشه‌كانه‌. ئه‌م ململانێ چینایه‌تیه‌، به‌هێڵێكی راست وروون دا ناچێته‌پێشه‌وه‌ و هه‌میشه‌ به‌ كاركردی فكری و سیاسی هێزو ره‌وته‌ بۆرژواییه‌كان، ئه‌م راستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌ لێڵ و ته‌مومژاوی ده‌كرێ و جه‌ماوه‌ری كرێكارو زه‌حمه‌تكێش چه‌واشه‌ده‌كرێن. بۆرژوازی به‌رده‌وام ئه‌م هه‌لومه‌رجی چه‌واشه‌كردنه‌ به‌رهه‌م دێنێته‌وه‌، زه‌ین و هۆشی كرێكارو زه‌حمه‌تكیش به‌ ئه‌فكارو بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ ژیان و به‌هاو پرسه‌ جۆراوجۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و سیاسیه‌كان پڕده‌كات. هه‌وڵ ده‌دات لێكدانه‌وه‌و جیهانبینی چینایه‌تی كرێكار وه‌كو شتێكی خه‌یاڵی و ناواقعی و دروستكراوی زهنی چه‌ند بونه‌وه‌رێكی دابڕاو له‌ مێژوو و ژیان و كۆمه‌ڵگا نیشان بدات.

له‌پاڵ ئه‌م هێرشه‌ به‌رده‌وام و رۆژانه‌یه‌ بۆسه‌ر چینی كرێكار و توێژه‌ بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ماشینی سه‌ركوت و داپڵۆسین و پۆلیس و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئاماده‌یه‌ بۆ بێده‌نگكردنی هه‌ڵسوڕاوان و رابه‌رانی چینی كرێكارو هه‌رجۆره‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی چینی كرێكارو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش.

هه‌ر هێزێكی چه‌پ و سۆشیالیست و كۆمۆنیست ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه‌ چینایه‌تیه‌دا له‌به‌رامبه‌ر بۆرژوازیدا ئاماده‌ نه‌بێ و ده‌وری پێشه‌نگ و رابه‌ری بێ دوودڵی و شۆرشگێڕانه‌ نه‌بینێ، هه‌میشه‌ ده‌بێ یان راوێژكاری بۆرژوازی بێت بۆ ریفۆرم و چاكسازی و پاراستنی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی له‌ مه‌ترسی بزوتنه‌وه‌ و هه‌ڵسانه‌ كرێكاریه‌كان، یان له‌ باشترین حاڵه‌تدا له‌ په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا وه‌كو ره‌وت و گروپێكی فشارو ره‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی بمێننه‌وه‌و هیچی تر.

مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه‌ هێزو بزوتنه‌وه‌ ماركسی و كۆمۆنیسته‌كان بتوانن رابه‌ری كۆمه‌ڵگاو ئاڵوگۆڕه‌كان بن، ده‌بێ له‌م شه‌ڕه‌ چینایه‌تیه‌دا نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تی و چینایه‌تیه‌كانی كرێكارو توێژه‌ بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن. ده‌بێ راست و ره‌وان سه‌نگه‌ری شه‌ڕی چینایه‌تی كرێكار له‌ بۆرژوازی قایم و پته‌و بكه‌ن. ده‌بێ سنوری به‌رژه‌وه‌ندیه‌ چینایه‌تیه‌كانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوایدا به‌ روونی جیابكه‌نه‌وه‌، رێگا نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن ئه‌حزاب و سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیرانی چینی بۆرژوازیه‌وه‌ بشێوێنرێ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی و ئابوریه‌كانی چینی سه‌رمایه‌دار له‌ به‌رگی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بكرێت به‌ به‌ری كرێكارو چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.

ده‌بێ له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی چینایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی- چینایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ بكه‌ن و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌رووی فكری- سیاسی- رێكخراوه‌ییه‌وه‌ ئه‌م ریزه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ بپارێزن و پته‌وی بكه‌ن. ئه‌رك و لێپرسراوێتی كۆمۆنیسته‌كان و ماركسیسته‌ شۆرشگێڕه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌م لایه‌نگیریه‌ سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یان ستراتیژ و تاكتیكی سیاسی بۆ ئاماده‌كردنی چینی كرێكار بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاماده‌بكه‌ن. تاكتیكی سیاسی و خه‌باتی سیاسی رۆژانه‌یان ته‌نانه‌ت له‌ مه‌یدانی ریفۆرمی سیاسی و ئابوریشدا پێویسته‌ به‌شێك بێت له‌ پرۆسه‌ی ئاماده‌سازی چینی كرێكار بۆ شۆرشی كرێكاری. ده‌بێ شه‌ڕی فكری و سیاسی هێزو ره‌وته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بۆرژوازی بكه‌ن. ده‌بێ له‌ سه‌رجه‌م پرس و مه‌سه‌له‌ سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌بن و نه‌خشی هێزێكی به‌رپرس و ده‌خاله‌تگه‌رو رابه‌ری سیاسی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش بگێڕن .بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و سۆشیالیستی ئه‌نتی تێزی بزوتنه‌وه‌ بۆرژوازیه‌كان و ده‌سه‌لاتی بۆرژوازیه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و ناوه‌ڕۆك و خه‌سڵه‌ته‌ سیاسی و چیانه‌تیه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و سۆشیالیستی هه‌ڵگری بێت بۆئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌ن و بزوێنه‌ری روداوه‌ سیاسیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا.

ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆ و شكستی حوكمڕانی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ، چ بژارده‌ و پلاتفۆرمێكی مومكین ده‌خاته‌ به‌رده‌م هێزه‌چه‌پ و ماركسییه‌كان ؟

موحسین كه‌ریم: به‌بڕوای من ته‌نها پلاتفۆرمێكی سیاسی ده‌توانرێ بخرێته‌ روو له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكی جه‌پ و كۆمۆنیسته‌وه‌ كه‌ مه‌شغه‌له‌ی خه‌باتی سۆشیالسیتی و ئاماده‌كردنی چینی كرێكار بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی، كه‌ بێ پێچوپه‌نا وه‌كو به‌دیلی سیاسی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی شكستخواردووی بۆرژوازی كورد خۆی بنوێنێ. ئه‌گه‌ر مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی و هێزه‌ سیاسیه‌كانی شكستی خواردوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دوای ٢٦ ساڵ ناتوانێ كاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه‌، رێگاوبان، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، مووچه‌ی كرێكارو كارمه‌نده‌كانی دابین بكات، ناتوانێ به‌رمیلێك نه‌وت بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ئه‌م سه‌رمای زستانه‌، له‌ولاشه‌وه‌ گیرفانی هاوڵاتیان به‌بیانوی جۆرواجۆره‌وه‌ تاڵان ده‌كات و ده‌یان جۆر ره‌سم و باجی له‌سه‌ر خه‌ڵك داناوه‌، ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ هیچ شتێكی نیه‌ پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگاو خه‌ڵكی بكات به‌ڵام هاوكات ده‌ستی بردوه‌ بۆ بنی گیرفانی هاوڵاتیانی كوردستان، ئیتر چی ماوه‌ته‌وه‌ و بۆچی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت!؟ خه‌ڵك ئیتر چ پێویستی به‌وانه‌؟ ئایا به‌راستی ئه‌مانه‌ له‌ خه‌ڵك زیاده‌ نین و پێویست ناكات بڕۆن و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵك بكه‌وێته‌ ده‌ستی خه‌ڵك خۆیان؟

ئه‌گه‌ر هێزێك خۆی به‌ چه‌پ و كۆمۆنیست ده‌زانێ و ده‌یه‌وێ له‌ په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا بێته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌وری رابه‌ر ببینێت، پێویسته‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌ بداته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵگاو گرفته‌كانی سه‌ر رێگای ئه‌م ئاراسته‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات. ده‌بێ كۆمۆنیسته‌كان و چه‌پ، به‌راشكاوی ئه‌و په‌یامه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا بڵێن. ده‌بێ بڵێن ئیتر نۆره‌ی خه‌ڵكه‌. نۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه‌. به‌ ده‌سه‌لات بڵێن ئێوه‌ ٢٦ ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردستانتان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌ بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ژیان وگوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌.. ئه‌وه‌ بارودۆخی خوێندن و په‌روه‌رده‌یه‌… ئه‌وه‌ بارودۆخی خه‌سته‌خانه‌كانه‌. ئه‌وه‌ بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌… پێیان بڵێن ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ خه‌ڵك له‌رێگای شوراو ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆیانه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رن. ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ دامه‌زراوه‌كانی وه‌كو كاره‌باو ئاوو خه‌سته‌خانه‌ و شاره‌وانی و …. له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و شوراكانی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و شوێنانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێن. دڵنیاین كه‌ ئه‌وان زۆر باشتر له‌ ئێوه‌ ده‌توانن ئاوو كاره‌باو خزمه‌تگوزاری پزیشكی و … بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن… پێویسته‌ پێیان بڵێن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك ده‌توانێ زۆر له‌ ئێوه‌ باشتر گرفتی بێمووچه‌یی چاره‌سه‌ر بكات. په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و ئینسانیانه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك زۆر له‌ ئێوه‌ باشتر ده‌توانێ كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمنان و كۆنه‌په‌رستان بپارێزێ. ده‌توانێ یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو و ماف و ئازادیه‌كان بۆ هه‌موان دابین بكات. ده‌توانێ ژیانێكی شكۆمه‌ند بۆ هه‌موو هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكات. هیچ كه‌س برسی نه‌بێت. هیچ مناڵێك توندو تیژی به‌رامبه‌ر نه‌كرێت و تاد….

ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : هێزه‌چه‌پ و ماركسییه‌كان كێن له‌مرۆدا ، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆببنه‌وه‌وبه‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌وهێزانه‌چین ؟

موحسین كه‌ریم: زۆرن ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چه‌پ و بگره‌ به‌ ماركسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا چی بكات له‌ كه‌سانێك یان له‌ گروپ و لایه‌ن و حزبێك كه‌ خۆیان به‌چه‌پ و سۆشیالیست و بگره‌ كۆمۆنیست ده‌ناسێنن، به‌ڵام هیچ نه‌خشێكیان نیه‌ له‌ناو روداوه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نیه‌ له‌سه‌ر ژیانی كرێكارو زه‌حمه‌تكێش. به‌رده‌وام هێزه‌ بۆرژوازیه‌كان چاره‌نوس و ئاراسته‌ی ژیانی ئه‌وان و مناڵه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵگا چی بكات له‌ گرفتی فكری و تیۆری نێوان ئه‌م گروپ و ئه‌و گروپ!؟ كۆمه‌ڵگا ده‌ورو ده‌خاله‌تگه‌ری سیاسی ده‌وێ له‌ هێزو ره‌وت و حزبه‌ سیاسیه‌كان.
كاتێك هێزو ره‌وته‌ چه‌په‌كان ئه‌م ده‌وره‌ نابینن، یان هیچ نه‌بێ بیر له‌وه‌ناكه‌نه‌وه‌و كه‌ چۆن وه‌ڵام به‌م گرفته‌ سیاسیه‌ بده‌نه‌وه‌، وه‌ ته‌نها به‌وه‌ دڵخۆشن كه‌ له‌په‌نای روداوه‌كاندا و له‌ په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا كۆبونه‌وه‌یه‌ك، كۆڕێك، بۆنه‌یه‌ك،… ساز ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه‌ بۆرژوای خه‌ریكه‌ نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵات ساغ ده‌كاته‌وه‌. به‌شێكی شكستی خواردوه‌، كه‌چی به‌شێكی دیكه‌ی خۆی بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی ئاماده‌ ده‌كاته‌وه‌. به‌رای من ئیتر بوارێك بۆئه‌وه‌ نامێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ چه‌پ ببێته‌ جێگای ئومێدی خه‌ڵكی بێبه‌ش و چه‌وساوه‌.

له‌ وه‌ڵامی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌م روونكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ چی بكه‌ین. من پێموایه‌ هه‌رده‌بێ ئه‌و كاره‌ بكه‌ین. ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی به‌ میراتگری ماركس و لینین و شۆڕشه‌كانی كۆمۆنه‌ و ئۆكتۆبه‌ر ده‌زانێ، ده‌بێ وه‌كو ئه‌وان كاربكات. رێگای دیكه‌ نیه‌. ده‌بێ كۆمۆنیزم و سۆشیالیزم ببێته‌ به‌دیلی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌دیله‌ سیاسیه‌كانی بۆرژوازی. ده‌بێ كۆمۆنیسته‌كان و سۆشیالیسته‌كان له‌ قامه‌تی هێزو ره‌وته‌ بۆرژوازیه‌كان كه‌متر ده‌رنه‌كه‌ون. ده‌بێ وه‌كو خاوه‌نی كۆمه‌ڵگا ده‌ربكه‌ون و مامه‌ڵه‌ی خۆیان بكه‌ن. ده‌بێ به‌هه‌مان قیافه‌شه‌وه‌ خۆیان به‌رامبه‌ر بۆرژوازی و هێزو بزوتنه‌وه‌كانی و به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگا نیشان بده‌ن. ده‌بێ كرێكارو زه‌حمه‌تكێشی كوردستان ئه‌وه‌ له‌كۆمۆنیست و سۆشیالیست و “چه‌په‌كان” ببینن كه‌ ئه‌وانیش وه‌كو بزوتنه‌وه‌و هێزی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چه‌پ چی بێت ؟ به‌شدار بن یان نا ؟ تاچه‌ند به‌شداریكردن به‌ لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و به‌ ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێگا خۆش ده‌كا و ئاسانكاری ده‌بێت له‌ گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟

موحسین كه‌ریم: من پێموایه‌ ئه‌م سیناریۆیه‌ كۆتایی هاتوه‌و دوا ئه‌لقه‌كانی پێشكه‌ش كراون. به‌ كرده‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ له‌ كوردستاندا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان هیچ به‌هایه‌كی نیه‌و به‌هیچ جێگایه‌ك ناگات، نه‌ك بۆ چینی كرێكارو كۆمۆنیست و سۆشیالیسته‌كان، به‌ڵكو بۆ خودی بۆرژوایش. پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و میكانیزمی سیاسه‌ت له‌ كوردستاندا هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان نیه‌، به‌ڵكو میلیشیاو هێزی چه‌كداری حزبیه‌. هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان تاقیكراوه‌ته‌وه‌و شكستی هێناوه‌. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (٢٥) كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی جێگا به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كه‌ ته‌نها خاوه‌نی (١٨) كورسی بوو، له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا لێژ بكات و یه‌كێتی هه‌ر هێزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات مایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا. قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار له‌ كه‌ناڵی روداو جارێكی دیكه‌ ئه‌و راستیه‌ ده‌سه‌لمێنێته‌وه‌ كه‌ گرێدانی ئومیده‌كان به‌ هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان له‌ كوردستان ته‌نها خۆفریودان و خۆشخه‌یاڵیه‌و هیچی تر، چ جای ئه‌وه‌ كه‌ هێزێكی چه‌پ و كۆمۆنیست ئومێدی به‌وه‌ هه‌بێت له‌و رێگایه‌وه‌ ده‌توانێ كاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێت!




بۆ فەلسەفەی ماركسیستیی گرنگە؟ … جۆن مالینۆ


وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد
….

ئەوە ڕوون و ئاشكرایە ئێوە زانیارییەكی زۆرتان دەربارەى فەلسەفە نییە بۆ بەشاریكردن لە خۆپیشاندان، مانگرتن یان ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە. ئەوە شتێكی خراپ نییە. ئەگەر ئێوە چاوەڕوان بن تا ژمارەیەكی گەورەى خەڵكی كرێكار، ماركس و هێگڵ بخوێننەوە، ئەوا خۆپیشاندانەكان، مانگرتن و لە هەمووی ڕوونتر، شۆڕشەكان هەرگیز ڕوونادەن.

هەرچۆنێك بێت، خەباتكردن بۆ جیهانێكی باشتر بەتەنها بریتی نییە لەم ڕەهەندگەلە بەگژاچوونەوەیە ڕاستەوخۆیە. لەنێوان و لەڕێگای ئەم “پنتە بەرزانەوە” ڕۆژ بەڕۆژ خەبات بۆ ئایدیاكان، خەباتی ئایدیۆلۆژیانە لەبەرزبوونەوەدایە دژی ڕوانگەى ئەو جیهانەى لەلایەن چینی دەسەڵاتدارانمانەوە بڵاو دەكرێنەوە و هەروەها لێرەدا ڕۆژ بەڕۆژ خەباتی ئایدیۆلۆژیاە بەرز دەبێتەوە بۆ ڕێكخراوبوون، بونیادنان و پشتیوانیكردن لە یەكێتیی كرێكاری (ترەید یونیەن)، كەمپین یان پارتی سیاسیی. ئەوە زۆر قورسە بەردەوام بین لە پشتیوانیكردنی كاری سیاسیی بۆ هەر فەترەیەكی زەمەنیی بەبێ داواكردنی ڕوانگەى ئەڵتەرناتیڤیی جیهانیی بۆ ئایدیۆلۆژیای باڵادەست لە كۆمەڵگایەكدا كە ئێمە هەموو ڕۆژێك لە میدیاكاندا ڕووبەڕووی دەبینەوە (و لە شوێنی كار، قوتابخانە، لە زانكۆ و هتدد). ڕۆڵێكی گرنگ لە ڕوانگەى ئەڵتەرناتیڤیی جیهانیدا بریتییە لەو ڕۆڵەى پرسیارەكانی فەلسەفە دەیگێڕن. هەوڵدان بۆ پێناسەیەكی ورد و دەقیقی فەلسەفە لەم خاڵەدا قورس دەبێت و سەرەگێژەیەكی زۆریشی لێدەكەوێتەوە. بەڵام تەقریبەن لەم كتێبەدا مەبەستی من بیركردنەوەی “گشتیی” یان “ئەبستراكت”ـە دەربارەى بوونی مرۆڤ و پەیوەندییەكانیان بە كۆمەڵگا و سروشتەوە.

لە ڕەوتی گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ یان هاوكاراندا ئەوان هەمیشە وەڵام دەدەنەوە: “بەڵام شتێك هەیە تۆ لەبیرت كردووە: ناتوانیت سروشتی مرۆڤ بگۆڕیت”، یان “بەڵام هەمیشە دەوڵەمەندبوون و هەژاربوون هەبووە و هەمیشە هەیە و هەمیشەش هەر دەبێت”. لە مشتومڕ لەناو بزووتنەوەدا هەندێك كەس دەڵێن “كێشەى حەقیقیی بریتییە لە موحافەزەكارەكان: ئێمە دەبێت یەكبگرین بۆ لەناوبردن و ڕاماڵینیان و دەستبەسەرداگرتنی پارتی كار. ئینجا شتەكان باشتر دەبن”. لە بەشی سۆسیۆلۆژی زانكۆیەكدا پرۆفیسۆرەكە دەڵێت: “دیارە ماركس پێیوابوو كۆمۆنیزم حەتمییە. بەڵام ئێمە وەك زانایانی بواری كۆمەڵایەتیی ئەمجۆرە تێگەیشتن و ڕوانگە دۆگماتیك و چەقبەستووە ڕەتدەكەینەوە”، یان “ماركسیزم هەموو شتێك كورتدەكاتەوە بۆ ئابووریی و چینایەتیی، بەڵام سۆسیۆلۆژیا لەم ڕۆژانەدا زۆر ئاڵۆزتر و پسپۆڕ و خەبیرانەترە لەچاو ئەوكات”. هەموو ئەم ڕستانە باوەڕپێكردنێكی ڕاستەوخۆ و خێرایان هەیە – ئەوان بۆ ئەمە پشت بە “عەقڵی سەلیم یان باو” دەبەتن. لەبەر ئەوەى ئەوان لە گۆشەنیگای جیهانێكەوە سەیر دەكەن، كە فەلسەفە، بەشێوەیەكی سیستەماتیك گەشەی كردووە، كامڵ بووە و یان دەتوانین بڵێین، لەلایەن دەسەڵاتدارانمانەوە، چینی سەرمایەدار و ئایدیۆلۆژیستە فەلسەفییەكانیانەوە، بۆ چەندین سەدە هەوڵیانداوە بێ ئەژمار كەناڵ و تۆڕ بخزێننە نێو هەموو گۆشە و كەنارێكی كۆمەڵگاوە. بۆ وەڵامدانەوەیان (و لێرەدا یەك دونیا نموونەم بۆ ئەمە هەیە) پێویستما بە فەلسەفەیەكی كامڵ و پتەو هەیە بۆ ئاراستە و سەنگەری خۆمان. خۆشبەختانە ئەمجۆرە فەلسەفەیە بوونی هەیە: ئەویش بریتییە لە ماركسیزم.

لەپشتی ئاستی ڕێكخستن و مشتومڕی ڕۆژانەوە، لێرەدا پرسی ڕابەرایەتیی لەم خەباتەدا دێتەپێشەوە: دەربارەى بەشداریكردن لە بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەكان، گۆڤارەكان، كتێبەكان و هتد؛ دەربارەى بڕیاردان لەسەر بانگكردنی خەڵك بۆ خۆپیشاندانەكان و مانگرتنەكان، دەربارەى تاكتیك و ستراتیژی كەمپینەكان و حزبەكان و هەتا دوایی. ئەكتیڤترین و چالاكترینیان لەم ئاراستە و ڕابەرایەتیكردنەى كەمپین یان بزووتنەوەكەدا بەرز دەبێتەوە، و بەتایبەت لەئاستی گۆشەنیگای جیهانیی ئەكتیڤیستییەوە بەرەو تاقیكردنەوە دەبرێت، ئەوا بۆ ئەم مەسەلەیە یەك دونیا پرسیاری فەلسەفیی گرنگییەكی زۆر وەردەگرێت.
ڕێگەم بدەن نموونەیەكی زۆر ڕوون و كۆنكرێتیی و تەواو هەنوكەیی بهێنمەوە لە پەیوەندیدا بەفەلسەفە و گرنگیبوونییەوە. فۆرمی زۆر گشتیی و هەمەلایەنترینی فەلسەفە، بەتایبەت تا ئەو شوێنەى پەیوەندیی بە جەماوەری خەڵكی ئاساییەوە هەیە، بریتییە لە ئایین. هەموو ئایینەكان لەناو هەڵوێستی عەقیدە و ڕوانگەى خۆیاندا چەندین پرسیاری فەلسەفیی گرنگ لەخۆ دەگرن، وەك سروشت و مانای بوونی مرۆڤ و خەسڵەت و كارەكتەری بوونی مرۆڤ (“ئۆنتۆلۆژی” یان “لێكۆڵینەوە لەبوون” لە مانا ئەكادیمییە فەلسەفییەكەیدا)، سەرچاوەى مەعریفە و پێوەری حەقیقەت (كە ئەمەش بە “ئەپستمۆلۆژیا” ناسراوە) و ئەخلاقیات (یان “ئێتیك”). وێڕای ئەمە، وەك دەرەنجامێكی بەشەكیی و لاوەكیی “جەنگ دژی تیرۆر” پرسی ئایین زۆر زۆر زیاتر لە ڕابردوو گوازرایەوە ناو سەنتەر و مەركەزی مشتومڕی سیاسیی.

چالاكوانێكی ڕادیكاڵ پێویستیی بەوە هەیە بتوانێت وەڵامی ئەم بەڵگە و ئەرگومێنتانە بداتەوە و هەروەها وەڵامی ئەم هەڵوێستانەش بداتەوە و بۆ ئەمەش، بێگومان ئەو پێویستیی بە بنەمایەكی دەقیق و یەقینی فەلسەفییانە هەیە. بۆیە زۆر پێویستی بەوە هەیە بزانێت چۆن شیكاریی بۆ ئایین و مامەڵە لەگەڵ ئایین و كۆمەڵە ئایینییەكاندا دەكات وەك هێزە كۆمەڵایەتیی و سیاسییەكان. بۆ ئەمەش تێگەیشتنی تیۆرییانە لە سروشت و گەشەى ئایین و سەرچاوە پرەنسیپییەكانی ئەمجۆرە تێگەیشتنە لە فەلسەفەی ماركسیستیدا هەن (لەم كتێبەدا هەڵوێستی ماركسیستیی بۆ ئایین باس دەكەین).

نموونەیەكی دیكە كێشەیەكی دیار لەلایەن بیركردنەوەی هەر كەسێك یان ڕێكخراوێك بۆ بانگهێشتی خۆپیشاندان، بزووتنەوەى دەستبەسەرداگرتن یان مانگرتنێك. ئەمەش كێشەى بڕیاردانی هاوسەنگییە لەنێوان “هەلومەرجی بابەتییانە” (ئوبێكتیڤ) و ڕۆڵی دەستێوەردانی خودییانە (سوبێكتیڤ). هەموو هەڵمەتكارێك یان ترەید یونیەنیستێك (چالاكوانی یەكێتیی كرێكاریی) وابیردەكاتەوە كە ئەوان دەتوانن بە ئاسانی بانگی خۆپیشاندان، دەستبەسەرداگرتن و مانگرتنەكان بكەن بەبێ وردبوونەوە لە ڕووداو و هەلومەرجەكان یاخود هیچ وەڵامێكیان بۆ “كەشی سیاسیی” پێ نییە. لەهەمانكاتدا هەندێك خەڵك لە ناو بزووتنەوەكەدا هەن (بەتایبەت جۆرەكانی یەكێتییە كرێكارییە زەردەكان) كە هەمیشە دەڵێن ئێستا كاتێكی دروست و گونجاو نییە بۆ خەبات و بەرخودان.

ئەم كێشەیە، كە لەنێو كۆرپەلەى هەموو كەمپینە ناوچەیی و لۆكاڵییەكاندا هەیە، بەشێوەیەكی بەرفراوان گەورە دەبێت ئەو كاتەى كێشەكە بریتیی بێت لە مانگرتنی گشتیی و بەمانای دەقیقی وشەكە دەتوانێت ببێتە بابەتی مەرگ و ژیان لە شۆڕشێكدا. فێربوون لەمجۆرە كێشانەوە و وانەوەرگرتن لێیان بەشێكە لە بابەتی ئەزموونی پراكتیكی، بەڵام بەفراوانی، فەلسەفەى ماركسیستیی یارمەتیدەر دەبێت كە بەشێوەیەكی بنچینەیی ئەم پرسە دەهێنێتە پێشەوە كە وەك ماركس لە هەژدەهەمی برومەریی لوویی بۆناپارتدا دەڵێت، چۆنچۆنی خەڵك “مێژووی خۆیان دروست دەكەن بەڵام نەك بەو جۆرەى خۆیان دەیانەوێت، یان نەك لەو هەلومەرجەدا كە خۆیان هەڵیان بژاردووە”.
بەكورتیی فەلسەفە و بەتایبەت فەلسەفەی ماركسیستیی گرنگە چونكە ڕۆڵێكی جەوهەریی و بنچینەیی دەگێڕێت لە خەباتدا بۆ گۆڕینی جیهان.

سەرچاوە
John Moleyneux: The Point is to Change it, An Introduction to Marxist Philosophy, bookmarks, London, first chapter.




میراتی فلادیمێر لینین …. چاوپێکەوتن لەگەڵ تاریق عەلی

ئامادەکردنی: سوزی وایزمەن

وەرگێرانی: گۆران عەبدوڵڵا ….

پاش سەد ساڵ لە شۆرشی ڕوسیا، هێشتاش بیرو باوەڕی لینین سەبارەت بە دیموکراتی و تیرۆریزم و شۆڕش گرنگی خۆیان هەیە.
نووسەرو دەرهێنەرو ڕۆژنامەوان تاریق عەلی کتێبێکی نوێی کەوتە ژێر چاپەوەبەناوی: کێشەکانی لینین: تیرۆر، شەڕ، ئیمپراتۆری،خۆشەویستی و شۆرش کەوتە ژێر چاپەوە بە بۆنەی یادی سەد ساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر. لە نیساندا وە بەتایبەت پاش سەد ساڵ لە نووسینی ” مەوزوعات نیسان”ی لینین کە تیایدا بانگەوازی چەک هەڵگرتن کراوە، ئەوەبوو لە شۆڕشی فێبریوەری توانرا قەیسەر لەدەستەڵات وەلابنرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەوەی شوراکان بگەنە دەسەڵات.
ئەم کتێبەی تاریق (The Dilemmas of Lenin ) بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێمان گەیەنراوە لە پێشتردا، ئەو لینینەمان لە گۆشەیەکی ترەوە پێ پیشان دەدات کە چۆن حەزی لە ئەدەبی لاتینی و مۆسیقای کلاسیک و ئەو بارو دۆخە سیاسیە شڵەژاوەی کەکاریگەری قوڵی لەسەر خێزانەکەیان هەبوو.
ئەوەشمان پێ پیشاندەدات کە چۆن مێژو” لینین”مان وەک دیکتاتۆرێکی بێبەزەیی پێ دەناسێنێ. سەیردەبێت کاتێک گوێ بیستی پابەندبونی بە دیموکراسیەتەوە دەبین!
لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ سۆزی وایزمەن لە ڕادیۆی جاکۆبین، پەردە لادەدا لەسەر هەموو ئەو پروپاگەندانەی سەبارەت بە ڕۆڵی لینین لە مێژوداکراوە، هەروەها یارمەتیمان دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی باوەڕەکانی لینین و کردارەکانی و پەیوەندێکانیان لەگەڵ ئەمڕۆدا…….

بۆ درێژەی بابەتە کلیکی ئێرەبکەن …..تاریق عەلی




جیاوازی نێوان كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم چییە؟ … و: ڕه‌وه‌ند محه‌مه‌د جه‌میل

سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم دوو ڕێبازن, لێكچوون و جیاوازی زۆر له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌. هه‌ردووكیان له‌ ئامانجیاندا كۆكن دژ به‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی سه‌رمایه‌داری كلاسیكن, بۆیه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ جیاوازی له‌ نێوانیاندا بكرێت, له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ وڵاتان شێوه‌ی جیاوازی هه‌ردوو سیسته‌مییان په‌یڕه‌وكردووه‌, جگه‌ له‌مه‌ش زۆرێك له‌ هزرمه‌ندانیش پێناسه‌ و ڕاڤه‌ی هه‌ردوو ئایدیۆلۆژیایان كردووه‌, به‌ڵام هزرمه‌نده‌كان سه‌رجه‌م پێناسه‌ و ڕاڤه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای باگڕاوندییانه‌وه‌ پێناس ڕاڤه‌كردووه‌, بۆیه‌ ئه‌و پێناس و ڕاڤانه‌یان بێ‌ لایه‌نگیری نییه‌, به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌توانین هه‌ندێك جیاوازی سه‌ره‌كی له‌نێوان سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمدا بدۆزینه‌وه‌.

كۆمۆنیزم:

ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ مانای زۆری له‌خۆوه‌ گرتووه‌, ڕه‌نگه‌ شێوه‌ حكومه‌تێك بێت, یان سیسته‌مێكی ئابووری, یان بزافێكی شۆڕشگێڕی, یان شێوه‌ ژیانێك, یان ئامانجێك یان ئایدیال. ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هزره‌ له‌سه‌ر چۆن و بۆ ڕووداوه‌كانی مێژوو سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ و چ ئاراسته‌یه‌كیان گرتووه‌, ده‌توانین بڵێین ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و هزرانه‌ی پێشخستبێت (فلادیمێر لینین)ی ڕابه‌ری شۆڕشگێڕی ڕووسیایی بوو, كه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م پشتی به‌ست به‌ نووسینه‌كانی (كاڕل ماركس).

سۆسیالیزم:

سیسته‌مێكی ئابووری له‌ بنچینه‌ ڕۆژئاواییه‌ و بزافێكی ڕامیاری تێۆری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌. زۆربه‌ی سۆسیالیزمه‌كان لایان وایه‌ حكومه‌تی نیشتمانی یان خۆجێیی ده‌بێت خاوه‌نی سامانی نیشتمانی بێت و سامانه‌كه‌ش به‌كار بێنن بۆ تاك. تێوری سۆسیالیزم پێیوایه‌ كه‌ ده‌بێت وڵات خاوه‌نی خاك و كارگه‌ و ئامرازه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان بێت, له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان وایه‌ خراپه‌كاری له‌ ده‌رگای خاوه‌ندارێتی تایبه‌ته‌وه‌ دێته‌ ژووره‌وه‌.

سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم وه‌ك سیسته‌مێكی ئابووری

ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌یین هه‌ندێك له‌ هزرمه‌ندان لایان وایه‌ كه‌ سۆسیالیزم ته‌نیا سیسته‌مێكی ئابوورییه‌, به‌ڵام كۆمۆنیزم سیسته‌مێكی ئابووری و ڕامیارییه‌. سۆسیالیزم وه‌ك سیسته‌مێكی ئابووری كار له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ئابووری ده‌كات و ئاراسته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی, به‌ڵام كۆمۆنیزم كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئابووری و كۆمه‌ڵگا به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شێویه‌كی كۆمه‌ڵ ئاراسته‌بكات, خاوه‌ندارێتیش كۆكرابێته‌وه‌ له‌ده‌ستی وڵات, دابه‌شكردنی سامانیش له‌ده‌ستی وڵات بێت بۆ گه‌ییشتن به‌ ئامانجی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌ چینایه‌تی و بێ‌ ده‌سه‌ڵاتداری.

ئه‌گه‌ر سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم كۆكبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دابه‌شكردنی كاڵا و خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ر تاكه‌كانی گه‌ل به‌ده‌ستی یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بێت, به‌ڵام ناكۆكن له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی, له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیالیزم پێیوایه‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌باره‌ی به‌شداریكردنی تاك بێت له‌ به‌رهه‌مهێنان, به‌ڵام كۆمۆنیزم پێیوایه‌ ده‌بێت دابه‌شكردنی كاڵا و خزمه‌تگوزاری له‌ئاستی پێویستی مرۆڤ دابێت, به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی سه‌یری به‌شداریكردنی تاك بكرێت له‌ به‌رهه‌مێنان, له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ كه‌متر یان زیاتر ببات له‌وه‌ی كردوویه‌تی.

كۆمۆنیزم پێیوایه‌ ده‌بێت هه‌رچی زووه‌ و ده‌ستبه‌جێ‌ له‌ ڕه‌گه‌وه‌ كۆنتڕۆلی سه‌رمایه‌داری له‌ كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان نه‌هێڵرێت, بۆ گه‌ییشتن به‌ وڵاتێكی بێ‌ چینایه‌تی, به‌ڵام سۆسیالیزم پێیوایه‌ سه‌رمایه‌داری ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌ وڵاتی سۆسیالیزم, له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیالیزم ده‌توانێت كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌دار به‌ڕێوه‌ببات. به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رمایه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆلی سیسته‌می ئاماری ناوه‌ندی دابێت بۆ ئاراسته‌كردنی ئابووری, به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رجه‌م تاكه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن له‌ سه‌رمایه‌ و كه‌مینه‌یه‌ك ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر تاكه‌كاندا بگرێت.
جیاوازییه‌كی دیكه‌ش له‌ نێوان كۆمۆنیزم و سۆسیالیزمدا هه‌یه‌, ئه‌ویش كێ كۆنتڕۆلی ژێرخانی ئابووری وڵات بكات, له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیالیزم هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ زیاد بكات كه‌ توانای كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ چۆنێتی كاركردن له‌ سیسته‌می ئابووری وڵات, به‌ڵام كۆمۆنیزم هه‌وڵده‌دات ژماره‌یان كه‌م بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌:
مختصر المفید




فردریک ئەنگلز له‌ گۆڤاری ئیکۆنۆمیست دا چۆن باس ده‌کرێت! … ئاماده‌کردنی: سالار حه‌مه‌سه‌عید

هەمیشە کارل مارکس بە یەکێک لە گرنگترین بیرمەندەکانی سەدەی نۆزدە ناودەبرێ بەڵام ئەوە ‘فردریک ئەنگلز’ ی هاوکار وهاونووس و هاوڕێی بوو کە کارەکانی مارکس ی نووسیەوە بۆ چاپکردن وبڵاوکردنەوەی پاش مەرگی مارکس و کردیە بەردەم زۆرترین لێکدانەوەی ڕادیکاڵ. فردریکی هاوڕێ و خۆنەناس، ئەوکەسە بوو کە وای کرد ‘داس کاپیتال- سەرمایە’ بنووسرێ.
مارکس هەرگیز فەرامۆش نەکراوە و لەبەرچاوان گووم نەبوو، لەکاتێکدا فردریک ئەنگلز کە دۆست و هاوڕاز و هاوڕێی زۆرنزیکی مارکس بوو وە کاری لەگەڵ دەکرد لە زۆرینەی زۆری تەمەنی مارکس دا هاوکاریەکی بێوێنەی کرد لە ‘ داس کاپیتاڵ’ دا تا ئەندازەیەکی زۆر فەرامۆش کرا و لەیادکرا. مێژوونوسێکی بەریتانی بەناوی (تریس ترام هەنت) لە بایۆگرافیەکی نوێ دا ستایش وئیعتبارێکی زۆر دەدات بە فردریک ئەنگلز.

ئەو دوو پیاوە لە ساڵی ١٨٤٤ بوونە هاوڕێ لە پاریس، کاتێ کە هەردووکیان لە ناوەڕاستی بیستەکانی تەمەنیاندا بوون وە زۆر بە نزیکی مانەوە تاکو مەرگی مارکس لە ساڵی ١٨٨٣ دا. مارکس و ئەنگلز دوو پێشینەی (باکگراوندی) جیاوازیان هەیە، باوکی مارکس پارێزەرێکی جولەکە بوو کە دواتر بوو بە مەسیحی، بەڵام باوکی ئەنگلز پرۆتستانتێکی دەوڵەمەندی خاوەن کارگەیەکی لۆکە بوو. مارکس یاسای خوێند بوو ئینجا فەلسەفە و ئەنگلزیش لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە نێردرا بۆ کارکردن لە بزنس و کاری باوکی دا لەبەرئەوەی کوڕێکی سەرکێش بوو. لەساڵی ١٨٤١ دا ئەنگلز کاتێ کە خزمەتی سەربازی دەکرد لە بەرلین کەوتە بەر شەپۆلی ئیدەو بیروباوەڕە پڕ جۆش وخرۆشە بڵاوەکانی ئەوکاتەی پایتەختی پروسیا.

دواتر چوو بۆ مانچستەر بۆ کارکردن لە بەشێکی بزنسی عائیلەکەیدا کەبەناوی ‘ ئێرمن و ئەنگلز’ بوو لە مانچستەر. ئەوکارگەیە کە بەهەشتی خاوەن کارگەکە ودۆزەخی کرێکاران بوو، گەورەترین وانەی فێری ئەنگلز کرد، ئەو وانەیەی کە:
فاکتەرە ئابووریەکان هۆکاری سەرەکی پێکدادانی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگان. لە ساڵی ١٨٤٥ دا کە تەمەنی تەنها ٢٤ ساڵ بوو، نە تەنها فێرببوو کە چۆن ببێتە سەرمایەدارێکی سەرکەوتوو بەڵکو بەرهەمێکی پرشنگداری دژە کاپیتالیستیشی نووسی، ‘ بارو ڕەوشی چینی کرێکار لە ئینگلتەرە ‘، کە تیادا بەدرێژی و وردەکاریەوە باس لە نامرۆیی هۆکارەکانی بەرهەمهێنانی مۆدێرن دەکات. ئەنگلز مانچستەری بەجێهێشت تا کاربکات لەسەر ‘ مانیفێستی کۆمۆنیست ‘ لەگەڵ مارکس دا. هەردووکیان کۆتایی ساڵەکانی ٤٠ی سەدەی ١٩ یان لەهاتووچۆ و پەڕینەوە و بەدواداچوونی شۆڕشەکانی ئەوروپادا بردەسەر و لەکۆتاییدا لە ئینگلتەرە گیرسانەوە. مارکس دەستی کردبوو بەکارکردن لە سەر ‘ کاپیتاڵ ‘ بەڵام کێشەیەک هەبوو، لەوکاتەدا ئەو ژنێکی لە خێزانێکی ئەرۆستۆکراتی هێنابوو کە بەهیوای ژیانێکی بۆرژوایی ڕاحەت و ئاسوودە بوو لەگەڵ دەستەیەک مناڵی بچووکیشی هەبوو، بەڵام بەبێ بوونی هیچ ڕێوشوێنێکی گوزەران و بژێوی. ئەنگلز کە بە مانای ‘ فریشتە ‘ دێت بە زمانی ئەڵمانی، ڕێگەچارەیەکی دڵسۆزانەی خستەڕوو: کە ئەویش ئەمەبوو ئەو بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر بۆ دەستپێکردنەوەی بەکاری کارگەکەی خێزانەکەی کەلێی بێزاربوو و حەزی لێنەدەکرد وە پارەی پێویست بۆ مارکس دابین بکات تاکو ئەو باس و نووسینانە بنووسێ کە جیهان دەگۆڕێ.

تا ٢٠ ساڵی دواتریش ئەنگلز بە ناچاری و بێزاری لە دوور کاریکرد، نیوەی دەرامەتە سەخاوەتمەندەکەی دەدایە مارکس. ئەنگلز زۆر بە چڕوپڕی هاوکاری مارکس ی دەکرد لە ئیدەو بیروبۆچوونەکانیدا هەم لە ئەزموونی پراکتیکی بزنسەکەیەوە تاکو کاری نووسینەوەو ئامادەکاری نووسینەکانی. کاتێ بەشی یەکەمی ‘ داس کاپیتاڵ ‘ تەواو بوو، ئەنگلز خۆی لە ئیشوکاری بزنسەکە (کارگەکە) دوورخستەوەو هات بۆ لەندەن بۆ لای مارکس و خێزانەکەی. ئەنگلز کەسێکی ئاڵۆز و پڕ ڕاز بوو. خاوەن بەهرە بوو، پڕ ووزە و ئینێرژی بوو، تامەزرۆ وشیفتەی ئیدەو بیروڕای سیاسی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەبوو کە ڕۆڵی کەسی دووەم ببینێ پاش مارکس.

ئەنگلز لە مەرگی مارکس ی هاوڕێی دا ڕایگەیاند: ‘ مارکس بلیمەت بوو، ئێمەو ئەوانی تر لە باشترین خاوەن بەهرەکان بووین’. ئەنگلز باڵابەرز و خۆش روخساربوو. ئەنگلز تەنها بە سەلیقە نەبوو لە بیروباوەڕو بۆچوونی سیاسی دا بەڵکو لە خواردن وخواردنەوەشدا بەسەلیقە بوو. ئەو بەشێوەیەکی ناوبەناو لەگەڵ کچێکی کرێکاری نیمچە خوێندەوار دەژیا بەناوی ‘ مێری بێرنس’. ئەنگلز مناڵی نەبوو.

قوربانیەکانی ئەنگلز بەردەوام بوو پاش مردنی مارکسیش، ئەو تەنها بەردەوام نەبوو لە پشتیوانیکردن و بەخێوکردنی خیزانی مارکس و چارەکردنی کێشە هەڵواسراوەکانیان، بەڵکو ساڵەهای ساڵی بەسەربرد بە پێوەلکاندن و پێک بەستنەوەی تێبینی و نووسراوە پەرتەوازەکانی کە مارکس لەپاشی بەجێ مابوو تا بەشی ٢ و بەشی ٣ ی ‘ داس کاپیتال ‘ پێک بێنێ. ئەنگلز زۆرێک لە کارە بچووک و کەم بایەخەکانی مارکسی پێکەوە لکاندن کە بە گونجاوی دەزانی، هەندێ کات ئەنجامی ئەم کارانەی شۆڕشگێڕانەتر دەخرایە ڕوو لەوەی کە نووسەر ویستبووی. لە بەشی ٣ ی ‘ داس کاپیتاڵ ‘ دا، لەوێدا کە مارکس باس لە ڕەوت و مەیلی دابەزینی قازانجی کۆمپانیاکان دەکات، تێبینی کرد کە ئەمە دەگونجێ بەرەو ” لەرزاندنی ” بەرهەمهێنانی سەرمایەداری مل بنێت. ئەنگلز ووشەی (لەرزاندن) ی لەجیاتی ووشەی (داڕمان) بەکارهێنا وە ئەوەی گۆڕی کە مارکس بەکاریهێنابوو، تێکستەکەی کردەوە بەڕووی لێکدانەوەی زۆر ڕادیکاڵترەوە لەلایەن مارکسیستەکانی سەدەی ٢٠ دا.

کاتێ کە ئەنگلز مرد لەساڵی ١٨٩٥ دا، خۆی لە گۆڕستانی ‘ های گەیت ‘ی لەندەن دوورخستەوە لە ئارامگەکەی مارکسی هاوڕێی. تاکۆتایی بەدوای ناو و نێوبانگ نەبوو، هەتا بڕیاری دابوو کە بسوتێنرێ هەربۆیە تۆز و خۆڵەمێشەکەی بە کەناری دەریادا بلاوکرایەوە لەئینگلتەرە لە ناوچەی ‘ ئیست بۆرن ‘ شوێنی دیمەنی سەیرانە خۆشەکانی لەگەڵ مارکس و خێزانەکەیدا.

ئەم بابەتە له‌بڵاوکراوەی گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی له‌نده‌ن یدا بڵاوکراوته‌وه‌و له‌په‌یجی گۆڤاره‌که‌دا به‌هه‌مانشێوه‌‌.




کاریگەریەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوین …. گۆران هەڵەبجەیی

هەر ڕووداوێکی مەزن لە هەر کوێی گۆی زەوی ڕووبدات ،بێگومان لە کایە جۆرواجۆرەکاندا گۆڕانکاری بەدووی خۆیدا دەهێنیت ،ئیدی چ لە خودی ژینگەی ڕوداوەکە یا لە دەرەوی ئەو ژینگەیەبێت . زۆر جار ئەم کاریگەریە پەلی هاوێشتوە بۆ نیو نەتەوەو خەڵک و دەڤەرەکانی جیهان .

شۆڕشی ئۆکتۆبەری مەزنی ڕوسی کە بەلشەفیەکان هەڵیانگیرسان و لینین داینەمۆ و سەرکردەی بوو، حکومەتی کاتی و ڕژێمی قەیسەری بنەماڵەی ڕۆمانۆفی لەبن هەڵتەکاند و بۆ هەتاهەتایە لەسەر شانۆی دەسەڵات دووری خستنەوە ،وە حیزبی بەلشەفی دەسەڵاتی گرتە دەست و حکومەتی شوراکان دەستبەکار بوو .

وەک چۆن [جۆن ڕید] نووسەری ئەمریکی لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا بە نێوی {10 ڕۆژ جیهان لەرزی} ،لە ڕاستیشدا هەروابوو ،ئەو شۆڕشە جیهانی هەژاند و سەرمایەداری جیهانی خستە ترس و لەرزەوە ،هاوکات نەتەوە و چینە ژێردەستەکانی هۆشیار کردوەو بووە داینەمۆی تێکۆشان و ئاراستەی کردنیان، بەتایبەتی چینی کرێکارو جوتیاران.
ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبکەم ،ئەوەیە کە لە ماوەیەکی کەمدا هەواڵ و کاریگەری ئەم ڕوداوە مەزنە گەشتە زۆربەی دەڤەرەکانی جیهان.

هەر بۆیەش زۆری نەخایاند لە ژێر کاریگەری ئەو شۆڕشەدا لە کیشۆرەکانی جیهاندا ئەحزاب و بزافی مارکسی وچەپ درووست بوون.

بێگومان نزیکترین دەڤەر کە کاریگەری ڕاستەو خۆی ئەو شۆڕشەی لەسەر بوو کیشوەری ئەورپا بوو ، کە بە هۆیەوە لەزۆربەی وڵاتاندا حیزبی کۆمۆنیستی هاتنە دامەزراندن، یا خود ئەوانەی کە هەبوون لە ژێر ئەو کاریگەریەدا گەشەیان کرد و ڕۆڵیان لەسەر شانۆی سیاسی زیادی کرد .

گەرەکمە لێرەدا زیاتر تیشک بخەمە سەر کاریگەریەکانی شۆرشی ئۆکتۆبەر لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوین ،کە بێگومان بەدەر نەبووە لە گەشتنی پریشکی ئەو ڕووداوە مەزنە پێی..

دەمێک ئەو شۆرشە ڕوویدا زۆربەی جیهانی ڕۆژهەڵاتی نێوین لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیدا بوو .بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەم و قەیرانە هەمەلایەنەکانی خودی دەوڵەتی عوسمانی ، ئەو دەوڵەتە لە دوا ساتەکانی تەمەنیدا دەژیا .

لەولاشەوە ئێران و بەشێکی بەرفراونی خاکی دیکەی دەورووبەری ئێران لەژیر دەسەڵاتی دەوڵەتی قاجاریەکاندا بوو.

نابی ئەوە لە یاد بکەین کە لە سەرتای سەدەی ڕابردووەوە ،ئەفکاری تەنویری لەرەحمی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی ئاینی و گەندەڵەوە لە هەندێک شوێن چەکەرەی کردبوو ،ئەوەیش بە هۆی چەوساندەوە و جۆرەها قەیرانەوە.
بەڵام ئەمانە زیاتر لە هەوڵدانی تاکەکەسی و گرووپی بچوکدابوون و نەبوونە بزافی ڕێکخراوەیی کاریگەر .

ئەمانەش چەند نمونەیەکن لەو هەوڵ و شۆڕش و سەرهەڵدانانە:
* شۆڕشی مەشروتیە لە تورکیا دژی سوڵتان عەبدولحمید 1909
* شۆڕشی دەستوری ئیران کە ساڵی 1912 دژی دەسەڵاتی قاجەریەکان
* پەیدابوونی حیزبی[ ئیتحاد و تەرەقی ]لە تورکیا 1912کە هەر هەمان حیزب پێشتر بە ناوی مەشروتیەکانەوە هەوڵی لادانی سوڵتان عەبدولحمیدیان دا.
پاشان ئەم حیزبە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم ، بە تەواوەتی دەسەلاتی عوسمانی لاداو لە جیگەی دەسەڵاتێکی مەدەنی لە خاکی تورکیادا دامەزراند ،کەمال ئەتاتورکیش وەک سەرکردیەکی دیاری ئەو حیزبە دەسەڵاتی گرتە دەست.

دیارە ئەم بزافە مەدەنیەی تورکیا تا ڕادەیەک لای لینینیش قەبوڵکراو بوو، بەوەی کە دەسەڵاتێکی ئاینی دواکەوتووی وەک دەسەڵاتی عوسمانی لەناوبردو لە جیگەی دەسەلاتیکی مەدەنی دامەزراند . بەڵام لە ئاکامدا خودی ئەم دەسەڵاتەش بووە دەسەڵاتێکی سەرکووتکەرو دیکتاتۆر و چەوسێنەر.

* شۆڕشی عبدلرحمان کەواکبی 1902 مسر
* شۆڕش یا بزافی محمەد عەبدە 1905 مسر

*سعد زغلول مسر 1918-1919 سەرتا دژی عوسمانیەکان وپاشان دژی ئینگلیزەکان خەباتی کرد.
سەعد زەغلول جگە لەوەی بەشداری لە شۆڕشی عرابی کرد ،هەروەها جەمعیەی [تۆڵەی] یشی دامەزراند و پاشان حیزبی وەفد .

شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی دژبە ئینگلیزو فەرەنسیەکان

* شۆڕشی شێخ مەحمود لە کوردستان و نامەکەی شێخ محمود بۆ لینین ،لە ڕێگەی کونسڵی ڕوسیەوە لە تەبرێز ساڵی 1922.
*شۆڕشی 20 لە عێراق[ثورە العشرین] و هەوڵدانی بڕێک لە ڕووناکبیرەکانیان بۆ پەیوەندیکردن بە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە. لە ڕیگەی بەسرەوە.
* شۆڕشی پاشای ئەترەش لە سوریاو لبنان دژ بە فەرەنسیەکان1925 .
دیارە ئەم شۆڕش و ڕاپەڕینانە بە ئیلهام و کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەر سەیانهەڵنەدا ،بەڵام نکولی لەوە ناکرێت کە شۆڕشی ئۆکتۆبەر هاندەریان بووە لە بەردەوام بوون لەسەر شۆڕشەکانیان.

کاریگەری تاک و گروپە ڕووناکبیرەکانی دەڤەرەکە بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر

دەتوانین کاریگەری ڕاستەوخۆی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە پەیدابوون و و بەرجەستە بوونی چەندین بزاف و گروپ و حیزبی چەپ و مارکسیدا هەست پێبکەین ،کە لە دوای شۆڕشەکەوە بە چەند ساڵێک لە دەڤەرە جیا جیاکانی ڕۆژهەڵاتی نیویندا سەریان هەڵدا.

*ئەم کەسە ڕوناکبیرانە کە پاشان بوونە نەواتی زۆرێک لە حیزبە شوعیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمانە متابعێکی بەردەوامی ئەو شۆڕشە بوون ، بەوەی ئەدەبیاتی شۆڕشەکەیان وەردەگێرایە سەر زمانەکانی خۆیان،هاوکات خۆیان بەو ئەدەبیاتانە ڕۆشنبیر دەکرد.
دەمێک هەنگاوی یەکەمیان بەرو ڕێکخراوبوون لە حێزبێکی مارکسیدا نا، تا ڕادەیەکی لە ڕووی هزرو ڕیکخستنەوە ئەزموونیان پەیدا کردبوو.
چەند نمونەیەک

1. عێراق

چۆنیەتی درووست بوونی شانە مارکسیەکان لە عێراق بە کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە
* سەرتا لە بەسرە چەند ڕووناکبیرێک لەژێر کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەردا شانەیەکی مارکسیان پێک هێنا ، لەوانە{عەبدولوەهاب محمود، سامی نادر، زکریا الیاس}

* هەر لەو دەمەدا لە بەغداش چەند ڕووناکبیرێک هەمان هەنگاویان نا ، کەسە ناودارەکانیان بریتی بوون لە حسین رحال، مستەفا علی، محەمەد ئەحمەد مدرس،

* لە ناسریەش چەند گەنجێک پەیدابوون کە بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر سەرسام بوون، وەک [یوسف سلمان یوسف-فهد، ئەحمەد جمالدین، و زوبید ناوێک ] ئەم گرووپە دەستنووسێکیان دەردەکرد بە نیوی [الصحیفە] کە ناو بە ناو بڵاویان دەکردەوە .زیاتر هاوڕێ فهد سەرپەرشتی ئەم دەستنووسەی دەکرد .بۆ یەکەم جار درووشمی {ئەی کریکارانی جیهان یەکگرن} یان لەسەر ئەم بڵاوکراوەیە نووسی.

* ئەم حەلەقاتانە توانیان جۆرەها بلاو کراوە و کتێب و ڕۆژنامەی تایبەت بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەدەست بهێنن ،بەتایبەتی بە زمانی فەرنسی و ئینگلیزی
.سەرچاوەی ئەم ئەدەبیاتە شوعیانە بەندەری بەسرە بوو کە بەردەوام کەشتیوەکانەکانی ئەوروپی و وڵاتانی دیکە لەوێ لەنگەریان دەگرت و هەندیک لەو کەشتیەوانانەش هەواڵی شۆرش و ئەدەبیاتەکانیان بەو ڕووناکبیرە عیراقیانە دەدا ،بەتیابەتی بەسراویەکان .

* هەروەها سەربازە هیندیەکانیش ئەوانەی کە لە نێو سوپای ئینگلیزدا بوون،
سەرچاوەیەکی باش بوون بۆ پیدانی زانیاری دەربارەی شۆرشی ئۆکتۆبەر .

* هاوکات لە سوریاشەوە بەقاچاخ ئەدەبیاتی مارکسیان پیدەگەشت،کەپێشتر لەلایەن مارکسیە سوریەکانەوە لە فەرنسیەوە کرابوونە عەرەبی.

* ئەو خەلیانەی ،بەغداد بەسرە ناسریە لە31.03.1934 دا لە قەوارەیەکی سیاسیدا بە نێوی[ لیژنەی لە ناو بردنی ئیستعمارو ئیستثمار] یەکیان گرت. کە عاسم فلیح بووە سکرتێری ئەو قەوارە سیاسیە. ئەوەبوو پاش ساڵێک ناوەکەی گۆڕدار بۆ [حیزبی شیوعی عێراق].

2. سوریاو لبنان

سەبارەت بە پەیدابوونی حیزبی شیوعی سوری و لبنانی، ناسر الحدەی مێژوونووس دەڵیت: [بەهۆی کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەری پرۆلیتاریای ڕووسیەوە ،بیرۆکەیەک لە ناو ڕووناکبیرانی لوبنانیدا پەیدا بوو کە قەوارەیەکی مارکسی درووست بکەن . ئەوەبو ئەو قەوارەیان درووست کردو ناویان نا {دیموکراتە شۆڕشگێرەکان} کە نمونەکەیان فرح انطوان، شبلی شمیل بوون.

* هەر لە لوبنان ساڵی ١٩١٩ ئەرمەنیەکانی ئەوێ بەتایبەتی ئەوانەی لە بەیروت دەژیان ،هاوبەندیەکیان پێک هێنا بە نیوی [عصبەسپارتاک] . هەڵبژاردنی ئەم ناوە بۆڕێزو خۆشەویستیان بوو بۆشۆرشی کۆیلەکان لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمدا ،بەسەرۆکایەتی سپارتاکۆس ،ئەمانە شوعی بوون و ئیلهامیان لە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە وەرگرتبوو . پاشان کە حیزبی شیوعی سوریاو لبنان درووست بوو ئەم عەسبەیەش بوو بە بەشێک لەو حیزبە.

* لە هەمان سەردەمدا بڕێک لە شۆڕشگێرانی عەرەب لە دمشق کە خۆیان بەچەپ دەناسان،گۆڤارێکیان دەردەکەرد بە نیوی[الاشتراکیە} ساڵی 1912 .حلمی فتیانی سەرنووسەرو خاوەن ئیمتیازی بوو.

*هەر لەو دەمەدا هەندێک خوینکاری سوری و لبنانی لە فەرنسا دەیانخوێند ئەمانە لەڕێگەی حیزبی شوعیی فەرنسیەوە کە ئەویش بەدەوری خۆی پەیوندی بە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە هەبوو ،ئەو خوێندکارانە بەفکری مارکسی و بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر ئاشان بوون و ئەم فکرەیان هێنایەوە بۆ لبننان و سوریاو لە کۆتادا ئەم گەنجانەش بوونە بەشیک لە حیزبی شیوعی سوریاو لبنان.

* بەر لە دامەزراندنی حیزبی شیوعی لبنانی و سوری، سالی 1919 سەندیکایەکی کرێکاران لە لبنان درووست بوو ، بە نێوی[یەکیتی گشتی کرێکاران] ڕۆژنامەیەکیان دەردەکرد بە نیوی [ڕۆژنامەی کرێکار] .هەر ئەم پێکهاتە کرێکاریە لە پاشاندا بووە بناغەی حیزبی شیوعی لبنانی و سوری کە لەگەڵ بزافە مارکسیەکانی دیکەدا یەکیان گرت .

* لە سوریاش سلیم خەیاط وەک مفکرێکی مارکسی، لەو کاتەدا چەندین بابەت و لیکۆڵینەوەی سەبارەت بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر و مارکسیەت نووسیوە.

* بەر لەوەی حیزبی شیوعی سوری و لبنانی دابمەزرێت.
بەر لەوەی حیزبی شیوعی سوری و لبنانی دابمەزرێت، خالید بەگداش یەکەم مارکسی بوو لە ڕۆژهەڵاتی نوێن کە [بەیانی شیوعی} لە فەرنسیەوە وەرگێرایە سەر عەرەبی .

*ئەوە بوو لە ئاکامی یەکگرتنی ئەو گروپ و سەندیکاو کەسایتیە مارکسیانەدا حیزبی شوعی سوری و لبنانی سالی 1924 دامەزرا .
کەسە ناودارەکانی ئەم حیزبە بریتی بوون لە {چالاکوانی سەندیکا ،فوئاد شمالی،ڕووناکبیر یوسف ئیبراهیم، ، وە لەسوریاش ناسر حدە ،فوزی زعیم،سلیم خیاط،خالد بەگداش، }
* لە کۆنگرەی 6 ی کۆمنترندا [ الاممیە الشوعیە] ساڵی 1928 فوئاد شمالی کە ئەمین عامی حیزبی شیوعی لبنانی بوو، وەک یەکەم شیوعی لە ولاتانی عەرەبیەوە بەشداری کرد .

3. مسر

* شاری ئەسکەندەریەی میسر کە هاوکات بەندەریێکی بازرگانی جیهانیەو تاڕۆژی ئەمڕۆش هەر وا ماوەتەوە . کۆمەڵیک گەنجی ڕووناکبیر تامەزرۆی زانیاری بوون دەربارەی شۆرشی ئۆلتۆبەر ،بۆیە زۆر جار دەچوونە بەندەرەکەو قسەیان لەگەڵ ئەو کەشتیەوانەن دەکرد کە لە روسیا یافەرنسا یا بەریتانیەوە دەهاتن ئەوانیش هەرچی زانیاری یا کتێب و ڕۆژنامەرو نامیلکە هەبوو بەزمانە جیاجیاکان نووسرابوون،دەیانبەخشیە ئەو گەنجانە .

*ئەوە بوو لە ساڵی 1922 حیزبی شیوعی مسری لە ئەسکەندەریە لەو گەنجانە درووست بوو کە کەسە دیارەکانی لەوسەردەمەدا بریتی بوون لە {جوزیف روزنتاڵ،حسنی الاعرابی،انطوان مارون، پاشان تەنزیماتەکانی قاهرە وباژێرەکانی دیکەی میسری گرتەوە.

4. تورکیا
دامەزراندنی حیزبی شیوعی لە تورکیا 1921

* مستەفا سوبحی بە دامەزرێنەر و سەرکردەو شۆڕشگێری حیزبی شیوعی تورکی هەژماردەکرێت.
ئەم کەسە سەرەتا کاری ڕۆژنامەگەری کردوە ، پەیامنێری چەندین ڕۆژنامەی تورکی بووە بەتایبەت دەمیک لە پایس بووە ،کەسێکی ڕوناکبیر و ئابوریناس بووە .

*ساڵی 1913 بەوە تاونبار دەکرێت کە ئەو محمود شڤیق پاشای کووشتوە .
بۆیە بە 15 ساڵ زیندانی حکوم دەدرێت .
لە زیندان ڕادەکات بەرەو ڕوسیا هەڵدێت .
* لەوێ سالی 1915 دەبێتە ئەندامی حیزبی بەلشەفیک .
*هەر لەوێ پەیوەندی لەگەڵ سەربازە تورکە یەخسیرەکاندا پەیدا دەکات بڕێکیان بە فکری مارکسیەت ئاشانا دەکات .
* دامەزرێنەری ڕێکخراوی سۆشیالستی چەپی تورک بوو ساڵی 1918

* ساڵی 1919 بەیانی شیوعی لە ڕوسیەوە وەرگێراوەتە سەر تورکی

* ساڵی 1919 بەشداری لە یەکەم کۆنگرەی کۆمنترن کرد لە مۆسکۆ.

* ساڵی 1920 لە باکۆ لەگەڵ کۆمەڵیک تورکی نیشتەجێیی ڕوسیا و ئازربایجان حیزبی شێوعی تورکی دادەمەزرێنن ،کە جگە لە مستەفا سوبحی کە دەبێتە سکرتێری حیزبەکە ،کەسە دیارەکانیان بریتی بوون لە [ئەتهەم نەجات و ئیسماعیل هاکی ]

* هەر دوای ئەوە لە باکۆوە 15 شیوعی تورک دەگەڕینەوە بۆ تورکیا بۆ بەشداری لە جەنگی ڕزگاریدا کە ئەودەمە کەمال ئەتاتورک دەستی پێکردبوو.
* بەڵام لەوێ لە لایەن ئەتاتورکەوە محارەبە دەکرێن و ژیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە ، بۆیە ناچار دەبن بەرەو باکۆ بە باخرە بگەڕینەوە ،لە ڕیگا بە پلانی ئەتاتورک هەر هەموو 15 کەسەکە کە لە کەشتیەکدا بوون نغرۆ دەکرێن کە سەرکردە دیارکانی ئەو حیزبە بوون.
*ئەتاتورک بۆ ئەو مەسەلەیە وتبووی ئیمە پێوستمان بە حیزبی کۆمۆنیست نیە ،گەر پیوستمان بێت خۆمان درووستی دەکەین . جا هەر واشی کرد ،حیزبێکی شیوعی ئەتاتورکی دروست کرد.

5. ئیران
دامەزراندنی حیزبی تودەی ئێران

حیزبی توودەی ئێران ڕێکخراوەی سەرەکیی چەپ بوو لە مێژووی ھاوچەرخی ئێراندا. ئەم حیزبە لە ساڵی1920 لە تاران دامەزرا. بناغەدانەرانی بریتی بوون لە کۆمەڵەیەکی 53 کەسی لە چالاکوانانی چەپخواز و ناسیونالیستی ئێرانی وەکوو: سلێمان میرزا ئەسکەنەدری، ئیرەج ئەسکەندەری، بۆزۆرگ عەلەوی، ئێحسان تەبەری، خەلیل مەلەکی، فەرەیدوون کەشاوەرز، عەبدولحوسەین نووشین و رەزا ڕادمەنەش. ئەمانه زۆربەیان له سەردەمی دەسەڵاتی قاجەریەکان و پاشانیش ڕژێمی شاهەنشاهی ئێرانیەوه ، له زیندان بوون یا لەژێر چاودێریدا بوون. هاوکات نووسەر وەرگێڕی کوردیش محەمەد قازی یەکێک له ئەندامانی حیزبی تووده بوو.
پەیدابوونی ئەم حیزبەش دیسان پەیوەستە بە ئەو هەوڵومەرجەی کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری تێدا ڕوویدا.
لەو دەمەدا و بە یەک دووساڵ هەواڵی ئەو شۆڕشە بە چەند جۆرێک گەشتە نێو بڕێک لە ڕووناکبیرانی ئیران ،بەتایبەتی خوێنەورەکانی زانگۆی تاران. هەوالەکان لە ڕێگەی ئازربایجانەوە دزەیان دەکرد بۆ تاران ، ئەو هەواڵانە زیاتر دەمی یا نامیلکەی بچوک بوون کە پێشتر وەرگێرابوونە سەر زمانی ئازەری و پاشان دەکران بە فارسی .
*سەربازە ڕووسەکانیش کە لە بەشێک لە خاکی ئێراندا بوون ، ئەمانە بەر لەوەی بەفەرمانی لینین لە ئێران بکشێنەوە، هەوالی شۆرشی ئۆکتۆبەریان پیدەگەشت . ئەوانیش لە ڕێگەی خۆیانەوە دەیانگەیاندە ئەو ئیرانیانەی کە تامەزرۆی ئەو جۆرە هەواڵانە بوون.

کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەسەر کورد ،بەتایبەت کوردانی باشوور

دکتۆر کمال مەزهەر لە کتێبێکیدا بە نێوی[کوردستان پاش جەنگی جیهانی یەکەم] لە بڕگەیەکدا ئاماژە بە نامەیەکی {مێجەر سۆن} دەکات کە حاکمی سەربازی ئینگلیز بووە لە سلیمانی .نامەکە ساڵی 1919 نووسراوە ،بۆ مندوبی سامی بەریتانی ناردوە لە بەغدا کە تێدا دەڵێت[ لێرە لە سلیمانی زۆرێک لە گەنجەکان بە ئاشکرا پرەپاگەندە بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەر دەکەن].

هەروەها ئەحمەد خۆجە لە کتێبەکەیدا بە نیوی {چیم دی} ،دەڵێت. چەند منەوەرێک لە سلیمانی پەیدا بوون کە کاریگەرن بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر ،وە بڵاوکراوەیە دەردەکەن بە نێوی[پریسک یا پروشک] کە وەرگێراوی وشە ڕوسیەکەیە بە نێوی { ئیسکرا}.
ئەم قسانەی ئەحمەد خۆجە تا ئێستا لە هیچ سەرچاوەیەکەوە ڕاستی و دروستی نەسەلمینراوە .بەڵام ئەوەی دکتۆر کەمال مەزهەر کە ئاماژەی بە نامەکەی میجەر سۆن کردوە ، ئەو نامەیە لە ئەرشیفی بەریتانیدا بوونی هەیە.
لەمەدا بۆمان دەردەکەوێت کە کوردیش کاریگەر بووە بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر ،بەڵام ئەو کاریگەریە نەبووەتە بناغە بۆپەیدابوونی بزافێکی مارکسی ،وەک ئەوەی لە بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێویندا ڕوویدا.




ئەنارکیزم ، مه‌رگ و ژیان …. وەرگێڕانی: ھەژێن

“بە من ڕێگەبدەن خه‌یاڵبکه‌م،
کە له‌نێو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌
ئه‌ستێره‌یه‌ک هه‌یه‌ و‌
لەنێو بومولێڵیی نامۆی ژیان
چاوساخیی من ده‌کا‌”
ڕابیندرات تاگوور

ئەنارکیسته‌کان لەنێو‌ بزووتنه‌وه‌ی کڕۆنشتات ڕۆڵێکی فرەیان نه‌بوو. وێڕای ئەوە‌ش ناکرێت له‌به‌رچاوینه‌گیردرێن، که‌ کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی کڕۆنشتات لە‌ دوو که‌سی‌ ئەوان [ئەنارکیستەکان] داخوازیکرد، تاکو به‌ بزوتنه‌وه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ستببن. که‌سی یه‌که‌م (یارچۆوک Yartchouk) دامه‌زرێنه‌ری سۆڤیه‌تی کڕۆنشتات ساڵی‌ ١٩١٧ و ئه‌وی ‌دیکە (ڤۆلین Volin) بوو. به‌ڵام ئەو بانگه‌وازه‌ بەبێ سه‌ره‌نجام مایه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و کات هه‌ر ئەو دوو کەسەکە له‌نێو چنگی بۆلشه‌ڤیکه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ربوون. به‌ گوته‌ی (ئیدا مێت Ida Mett ) مێژونووس و نووسه‌ری په‌رتووکی ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات La Revotle De Cronstad ” کارایی ئەنارکیسته‌کان له‌سه‌ر کڕۆنشتات ته‌نیا له‌و تێڕوانینەوه‌ ده‌کرێت ناوبهێنرێت، که‌ ئەنارکیزمیش ڕاگه‌یێنه‌ری تێڕوانینی دێمۆکراسیی کرێکاری بوو”. به‌ هه‌ر بارێکدا هه‌رچه‌نده‌ ئەنارکیسته‌کان ده‌ستبه‌کاربوونێکی ڕاسته‌وخۆیان لەنێو‌ ئەو ڕاپه‌ڕینه‌که‌ نه‌بوو، به‌ڵام ئەوان ڕاپەڕینەکەیان بە هی خۆیانیان زانی.

ڤۆلین دواتر نووسی ” …. کڕۆنشتات یه‌که‌مین هه‌وڵی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ریی بوو بۆ ڕزگاربوون له‌ کۆتی هه‌ر جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێک و ھەڵخڕاندنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئەو هه‌وڵه‌ به‌ده‌ستی خودی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش، ڕاسته‌وخۆ به‌بێ هانابردن بۆ شوانه‌ ڕامیارییه‌کان و ڕابه‌ران و سه‌رپه‌رشتیگه‌ران ئه‌نجامدرا “. هەر ئاوا ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان گوتی ” کڕۆنشتات ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتێریی کرده‌ نه‌خشه‌ی سه‌ر ئاو و سه‌لماندی، که‌ له‌نێوان دیکتاتۆریی پارتیی کۆمونیست و شۆڕش بواری هیچ جۆره‌ سازشێک نییه‌!” …

وێڕای نه‌بوونی خۆتێهه‌ڵقورتانی ڕاسته‌وخۆی ئەنارکیسته‌کان له‌نێو ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات‌، سه‌رکوتکرانی ئەو ڕاپه‌ڕینه‌ بیانوویه‌کی گونجاوی بە دام و ده‌زگه‌کانی فەرمانداریی بەخشی، تاکو کێشه‌ی خۆیان لەتەک ئەنارکیزم‌ که‌ هێشتا ترسێکی گه‌وره‌ بوو بۆ سەر دەوڵەتی بۆلشەڤیکی، یه‌کلاییبکەنه‌وه‌! چه‌نده‌ هه‌فتە پێش سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوونه‌کەی کڕۆنشتات، واته‌ ڕۆژی هه‌شته‌می فێبریوه‌ری ١٩٢١، (کڕۆپۆتکین Kropotkin‌)ی پیر تەمەن، له‌ ڕوسیه‌ مرد. به‌خاکسپاردنی ئەو به‌ڕێکردنێکی فرە پڕشکۆی لە‌خۆگرت. به‌شداربووانێک که‌ ته‌رمی ئەویان به‌خاکده‌سپارد، ژماره‌یان لایەنی کەم سه‌د هه‌زار که‌س ده‌بوو.‌ ئاڵای ڕه‌ش و سووری گروپه‌ ئەنارکیسته‌کان ئامێته‌بوون. له‌سه‌ر ڕه‌شی ئاڵاکان به‌ خه‌تێکی سوور ئەو ده‌سته‌واژه‌ به‌رچاو ده‌که‌وت ” له‌ هه‌ر کوێ دەسەڵاتداریی هه‌بێت، لەوێ ئازادی بوونی نییه‌ ” .

نووسه‌رانێک، که‌ لەبارەی کۆپۆتکین‌ نووسیویانه‌، ئەو خۆنیشاندانه‌ وه‌ک “دواین خۆنواندنی گه‌وره‌ له‌ دژی سه‌رکوتکاریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان” ناودەبەن. به‌شداربووان لەنێو ئەو خۆنیشاندانە “نه‌ک ته‌نیا بۆ ڕێزلێنان له‌ کرۆپۆتکین، به‌ڵکو هەر ئاواش بۆ ‌داخوازی جێگیرکردنی ئازادی به‌شدارییانداکرد”. پاش سه‌رکوتکردنی کڕۆنشتات سه‌دان ئەنارکیست زیندانیکران. چه‌ند مانگ پاش ئه‌وه، ئازادیخوازێک به‌ناوی فانی بارون Fanny Baron و هه‌شت که‌سی‌ دیکە له‌ هاوه‌ڵه‌کانی لەنێو‌ سیاچاڵه‌کانی زیندانی ( چێکا ) له‌ مۆسکۆ گولهد‌بارانکران.

گولهد‌ی بەزەیی به‌ مێشکی ئەنارکیستی تێکۆشەره‌وه‌ نرا. له‌و باره‌دا له ‌ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیه‌، ئه‌و ئەنارکیستانه‌ی که‌ لە ئه‌زموونی ڕوسیه‌ تێگەییشتبوون، به‌ فراوانی که‌وتنه‌‌ ڕه‌خنەگرتن‌ و پێداچوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان، تاکو بیری ئازادیخوازانه‌ هه‌رچی زۆرتر به‌رجه‌سته‌بکه‌ن. سه‌ره‌تای سێپته‌مبه‌ری ١٩٢٠ کۆنگرەی یه‌کێتی ئەنارکیسته‌کانی ئۆکرانیا نابات Nabat به‌ڕاشکاوی “دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” که‌ ناچار ئەرکەکەی له‌ دیکتاتۆریی به‌شێک له‌ پڕۆلیتاریا [به‌شێک، که‌ لەنێو پارتییەک ڕێکخراوه‌] فه‌رمانبه‌ران و مشتێک له‌ ڕابه‌ران کۆتاییدێت، ڕه‌تکردببووه‌وه‌. (کۆپۆتکین)‌یش که‌مێک پێش مردنی، نیگه‌رانی خۆی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی “سەروەریی تەواو” له‌ وڵات ده‌ربڕیبوو “بەبۆچوونی من، هه‌وڵدان بۆ ڕۆنانی کۆماری کۆمونیستیی له‌سه‌ر پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت و توندوتیژی نێوەندییانە‌ و له‌ژێر زۆری یاسا ئاسنینه‌کانی دیکتاتۆریی تاکپارتیی، به شکستێکی گه‌وره ‌کۆتاییدێت. ڕوسیه‌ نیشانیداین، بۆچی نه‌ده‌بوو به‌ کۆمونیزم ملبدرێت ” .

ڕۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسیی ئازادیخواز Le Libbertaire له‌ ژماره‌ ١٤ی ڕۆژی ٧ی جێنیوه‌ری ١٩٢١، بانگه‌وازێکی پڕ وره‌ی ئەنارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی ڕوسیای بۆ پڕۆلیتاریای جیهان‌ بڵاوکرده‌وه‌ “هاوڕێیان، وه‌ک ئێمه‌ کۆتایی به‌ فەرمانداریی بۆرجوازی له‌ وڵاته‌کانتان بهێنن! به‌ڵام وریابن، هه‌ڵه‌کانی ئێمه‌ دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌! نه‌هێڵن کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تیی ببێته‌ فه‌رمانداری وڵاته‌کانتان”.

ئەنارکیستی ئاڵمانی-زمان (ڕودۆلف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker)یش‌ ساڵی ١٩٢٠ پەرتووکێکی به‌ناوی “شکستخواردنی کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تیی” نووسی و ساڵی ١٩٢١ بڵاویکرده‌وه‌! ئەوە‌ یه‌که‌مین ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی ڕامیاریی بوو لەبارەی شێواندنی شۆڕشی ڕوسیە. بەگوێرەی‌ تێڕوانینی ڕۆکه‌ر‌ ‌”دیکتاتۆری پڕۆلیتێریی نه‌ک ھەر ده‌ربڕی خواستی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی نەبوو‌، به‌ڵکو دیکتاتۆری پارتیی بوو، که‌ پاگه‌نده‌ی نوێنه‌رایه‌تی چینی کرێکاری ده‌کرد، بێجگە لەوەش، تاکه‌ پشتوپه‌نای ده‌سه‌ڵاتی ئەو دیکتاتۆرییە، سه‌ره‌نێزه‌کانی بوون، له‌پشت دێوجامە‌ی دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا چینێکی تازه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و په‌ره‌یسه‌ندووه‌، چینی کۆمیساره‌کان یان سەروەریی کۆمیسارەکان. ئەم ڕۆژیش‌ جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک به‌ هه‌مان ئه‌ندازه هه‌ست بە سەرکوتگه‌ریی چینی سەروەر ده‌که‌ن، که‌ دوێنێ‌ له‌ سایه‌ی سەرکوتگه‌ریی ڕژێمی ڕوخاوی [تزار] هه‌ستیانده‌کرد”.

کاتێک که‌ گشت لایەنه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی به ‌ته‌واوی بکێشرێنه‌ ژێر دەسەڵاتی فەرمانداریی سەرتاپاگیر، ئه‌نجامه‌که‌ی “شتێک واوه‌تر له‌ زنجیرەیەک‌ پله‌وپایه‌ی فه‌رمانبه‌ریی نابێت و ئەوە‌ چاره‌نووسی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕشی ڕوسیا بووه‌”. “بۆلشه‌ڤیکه‌کان هەر تەنیا ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ریان له‌ کۆمەڵی پێشووتر به‌ پوختی وه‌رنەگرت، به‌ڵکو ئاوا ده‌سه‌ڵاتێکیشیان بە ئەو به‌خشی، که‌ هیچ فەرماندارییەکی‌ دیکە له‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌ی له‌توانا نه‌بوو”!

مانگی جون ١٩٩٢ گروپێک له‌ ئەنارکیسته‌ په‌نابه‌ره‌کان له‌ ئاڵمانیا، پەرتووکێکی گچکه‌ و ئاشکراکەرانە‌یان به‌ناوی “سه‌رکوتی ئەنارکیزمی ڕوسیه‌ی سۆڤیه‌تیی” بڵاوکرده‌وه‌، که‌ به‌ خامه‌ی ئا. گۆریێلیک A . Gorielik و ئا. کۆمۆڤ A.Komoff و گ.پ. ماکسیمۆڤ G.P. Maximoff ڤۆلین Volin نووسرابوو! ڤۆلین به‌خۆی ساڵی ١٩٢٣ ئه‌و په‌رتووکه‌ی وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی. ئەو په‌رتووکه‌ لیستی ناوی گیانبه‌ختکردووانی ئەنارکیستی بەگوێرەی ئه‌لف ‌و بێ تێدابوو. ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان ساڵی ١٩٢٠ و ١٩٢٢، ئێما گۆڵدمان‌ ساڵی ١٩٢٢ و ١٩٢٣ له‌باره‌ی ئەو ڕوداوه‌‌ ناخۆشانە‌ی که‌ له‌ ڕوسیه‌‌ دیتبوویانن، کۆمەڵێک نامیلکه‌یان بڵاوکردنه‌وه‌!

ئه‌و (ماخنۆڤیست)انه‌ش که‌ گیانیان ده‌ربازکردبوو و په‌نایان بۆ ڕۆژاوا هێنابوو، له‌وانه‌ پیر ئارشینۆڤ و خودی نێستۆر ماخنۆ، هه‌ر که‌سه‌ و ئه‌وه‌ی دیتبووی بڵاویکرده‌وه‌. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، سه‌رده‌می جەنگی دووه‌می جیهانی‌، دوو به‌رهه‌می گه‌وره‌ و سه‌ره‌کی ئازادبیران له‌باره‌ی ” شۆڕشی ڕوسيه” لەلایەن گ. پ. ماکسیمۆڤ G.P. Maximoff و ڤۆلین Volin‌ نووسران و چاپکران. ئەو دوو به‌رهه‌مه‌ به‌خۆیان گه‌واهییه‌ک بوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی ساڵانێکی درێژخایەن و به‌ئه‌زموونی هزرەکان ‌لای ئەنارکیسته‌کان.

ماکسیمۆڤ گه‌واهنامەی خۆی به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوکرده‌وه‌؛ ئەو بڕوای ئاوا بوو، که‌ وانه‌کانی ڕابوردوو، مسۆگه‌رکه‌ری داهاتوویه‌کی باشترن. “چینی فەرمانداری تازه‌ له‌ سۆڤیه‌ت ناتوانێت و نابێت بۆ هه‌میشه‌ درێژه‌ به‌ژیانی خۆی بدات و سه‌ره‌نجام سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ به‌سه‌ر ئەو سه‌رده‌که‌وێت! هەل و مەرجی خۆیی ئاوا گۆڕانێک ده‌که‌نه‌ شتێکی بێگه‌ڕانه‌وه‌ “. ئایا شیاوی ملپێدانه‌ (…) که‌ کرێکاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران بۆ نێو کارخانه‌کان بن؟ هه‌رگیز! له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ که به‌ ڕۆشنی‌ یاخیبوونی ئەوان له‌ دژی به‌هره‌کێشیی ده‌وڵه‌ت و سەروەرییە‌‌. “ئه‌وه‌ی کرێکاران ده‌یخوازن، ئه‌وه‌یه‌ له‌جێی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی زۆره‌ملێیانانه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ڕێکخراوی سۆڤیه‌تیی کارخانه‌کانی خۆیان، کە له‌نێو فێدراسیۆنی به‌ربڵاو و فراوان یه‌کده‌گرن، دابنێن. ئه‌وه‌ی کرێکاران ده‌یانه‌وێت، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کرێکارییه‌. بەو جۆرە جوتیارانیش تەواو هوشیارن، که‌ ئەم ڕۆژ‌ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئابووری تاکه‌که‌سیی له‌ بنه‌ڕه‌تدا گونجاو نییه‌ و ته‌نیا چارەسەرە‌ هه‌ره‌وه‌زیی کشتوکا و گەلکاریی گوندنشینانە لەتەک سۆڤیه‌ته‌کانی کارخانه‌ و سه‌ندیکاکان و به‌کورتی په‌ره‌دانه‌ به‌ به‌رنامه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له‌نێو بارێکی ئازادیخوازانە”.

بەگوێرەی تێڕوانینی ڤۆلین، هه‌ر هه‌وڵێک که‌ به‌ سروشوه‌رگرتن له‌ نموونەی [ئۆلگوی] ڕوسیه‌ سه‌ربگرێت، به‌رهه‌مه‌که‌ی بێجگه‌ له‌ “سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هره‌کێشیی جه‌ماوه‌ر”، شتێکی ‌دیکە نابێت. هه‌ر ئاوا ئەوە‌ گه‌نده‌ڵترین جۆری سه‌رمایه‌دارییه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی لەتەک “بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و کۆمەڵی سۆشیالیستیی” نییه‌. ئاوا نموونەگیرییەک ناتوانێت بێجگه‌ له ‌”دیکتاتۆری تاکپارتیی، که‌ ئه‌نجامی‌‌ سه‌پاندنەکە‌ی له‌نێوچوونی هه‌ر جۆره‌ ئازادییه‌کی ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی و ڕێکخراوبوون و ته‌نانه‌ت پشتیوانی جوڵانه‌وه‌ شۆڕشگێڕه‌‌کان و ھەر ئاواش پاراستنی به‌رته‌رییە بە ته‌نیا بۆ پارتیی فەرماندار” و بێجگه‌ له‌ “کۆنترۆڵکردنی بیر و بۆچوونە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ربه‌ستکردنی هەڵچوونی شۆڕش” ناتوانێت ئه‌نجامێکی ‌دیکەی هەبێت.

ڤۆلین بڕوای ئاوایە،‌ که‌ ستالین ” له‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌باری بوو”، ستالین و ستالینیزم به‌‌ره‌نجامی لۆجیکیانه‌ی سیسته‌مێکی سەرکەوتگەرانەن، که‌ ساڵانی ١٩١٨- ١٩٢١ پایه‌ڕێژیی و جێگیرکرا. “ئەوە‌یه‌ وانه‌ی جیهانیی ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ و دیاریکه‌ری بۆلشه‌ڤیزم. وانه‌یه‌ک که‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕوداوه‌کانی داهاتوو، به‌زوویی بۆ گشت ئه‌وانه‌ی که‌ لەنێو ئازار ده‌تلێنه‌وه‌ و ده‌چه‌وسێنه‌وه‌؛ ئه‌وانه‌ی که بیرده‌که‌نه‌وه‌ و تێدەکۆشن، ده‌رده‌که‌وێت.‌

————————–
سه‌رچاوەی لێ وه‌رگیراو‌‌ :
http://anarchi.persianblog.com

* ئەم وەرگێڕانە پێشتر لەنێو کەشکۆڵی دووەمی (خەونە یاخییەکان) بڵاوکراوەتەوە : http://bit.ly/2kZN3Kj




کۆمۆنیزمی کوردستان لە بۆشایی سیاسی ئەمرۆدا … نادر عبدالحمید

لەم بارودۆخەی ئێستادا، بە ڕادەستکردنەوەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەنان لەلایەن “یەکیەتی” و “پارتی”ەوە، لیبڕاڵەکانی کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی قەومی ئیسلامی (لەوانە “گۆڕان”، و “نەوەی نوێ”) داوای هەڵوەشانەوەی “حکومەتی هەرێم” و دەست لەکارکێشانەوەی بارزانی دەکەن. داوای پێکهێنانی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتیمانی دەکەن.
لە ڕوانگەی کرێکاری سۆشیالیستەوە دەبێ داوای دادگایی کردنیان بکەین و بیکەینە دەروازەیەک بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە لە داڕوخانی مەعنەویاتی خەڵك و میحنە و تێکشکانی شکۆ و کەرامەتی خەڵكی کوردستانەوە، بۆ چەکدار کردنیان بە ئاسۆیەکی شۆڕشگێڕانە ڕوەو ڕاپەڕین، هێرش بردنە سەریان و شۆڕش، ئەم چرکە ساتە یەکێکە لەو هەلە مێژووییانە.

ئەڵبەتە دیارە کە ئەمە پێداویستی سیاسی و ڕێکخراوەیی و ئامادەکاری و زۆر شتی تری دەوێت، بەڵام مێژوو ناوەستێت لەسەر ئەوە خەریکی ئامادەکاری بیت و ئەوسا بێیتە مەیدان، دەبێ سەرەتا لە مەیدانەکەدا خۆت ڕاگەێنیت و دەستبەکاری ئامادەکاریەکان بیت.
یەک خاڵ زۆر گرینگە ئەویش ڕابەرێکی مەیدانیە لەناو خەڵکدا کە ئەو سیاسەتە بە عەلەنی ڕاگەێنێت و کاری بۆ بکات و لێرەوە پڕۆسەی دابینکردنی پێداویستەکان دەکەونە سەر ڕەواڵی خۆیان.
(لینین) نمونەی ئەو ڕابەرەیە، کە لە مانگی ئەپریلی 1917 دا دەگەڕێتەوە ناو ڕوسیا، دەبینێ ڕابەرایەتی ناوخۆ (ستالین و کامنیف) سیاسەتی پشتیوانیکردنیان گرتۆتە پێش لە “حکومەتی کاتی” ئەوکاتە کە بەدوای “شۆڕشی شوبات”دا پێکهاتبوو، لینین بە سیاسەتە ڕادیکاڵ و عەمەلیەکانی دژی “حکومەتی کاتی” نەهەر توانی کادرەکانی حزبەکەی خۆی کێشبکات بەڵكو توانی هێزیش بگرێت لەناو شۆراکان و نوێنەرانیان و لەناو مەنشەفیەکانیشدا، ڕووداو و ئاڵوگۆڕە سیاسی و سەربازیەکانیش زیاتر و زیاتر ڕاستی و دروستی سیاسەتەکانی سەلماند و هێزی هەرچی زیاتری گرت تا گەیاندیە شۆڕشی ئۆکتۆبەر.

لەمڕۆدا ستڕاتیژی بەشێک لە کۆمۆنیستەکان، کە لایەنگری ڕیفڕاندۆم بوون و بەدوای سەربەخۆیی کوردستانەوەن، ئەو ستڕاتیژەی لینین نیە. هەموو باس کردن و کارکردنێکیان بۆ خۆڕێکخستنی جەماوەر لە شۆراکان و خۆ چەکدار کردن، بۆ سۆشیالیزمێکە کە لە ڕێگەی سەربەخۆ کردنی کوردستانەوە دێتەدی کە سەرەتا سێکیولاری غەیرە قەومی دەبێ.
واتا بەپێی ستڕاتیژی ئەو بەشە لە کۆمۆنیزم، کرێکاران و زەحمەتکێشان لە شۆراکاندا ڕێکخراو بن لە شوێنی کار و ژیانیان وە خۆیان چەکدار بکەن بۆ بەرگری لە ماف و دەسکەوت و دەستدرێژیەکانی سوپا و “حەشدی شەعبی” لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا، جا وەلانانی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد لەم پەیوەندەدا مانا پەیدا دەکات.

ئەو بەشە لە کۆمۆنیزم بە کادرە سیاسی و هەڵسوڕاوە مەیدانیەکانیەوە ئەو هێزە نیە کە لە مەیدانەکەدا وەک لینین ئاڵای هەڵپێچانی ئەم دەسەڵاتە و گرتن و دادگایی کردنی سەرانی دەسەڵاتداری ناسیونالیزمی کوردی ڕاستەوخۆ لەمەیدانەکەدا ڕاگەیاندبێت، سیاسەتی دامەزراندنی دەسەڵاتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستانی بەڕاستەوخۆیی بەبێ پەیوەستکردنەوەی مەجدارانە بەسەربەخۆیی کوردستانەوە گرتبێتەبەر.

بەشێکی تری کۆمۆنیزم ڕۆڵی خۆی هەمیشە لە جێگەوڕێگەی ئۆپۆزیسیۆنیدا دەبینێتەوە، ئەویش ئۆپۆزیسیۆنێکی تەبلیغاتی (پڕوپاگەندەی فکری و سیاسی) و خسڵەتی پڕاتیکی شۆڕشگێرانە لە کۆمۆنیزمدا نابینێت.
بەشی سێهەم لە کۆمۆنیستەکان چالاکن لە مەیدانەکەدا بەڵام ئاسۆی سیاسیان هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە کە ڕوخاندنی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد و گرتنەدەستی دەسەڵات لەم هەرێمەدا بخەنە دەستوری کاریانەوە و بیکەنە سەکۆی پەرەپێدانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کرێکار و زەحمەتکێشی سەرتاسەری عێڕاق بۆ ڕوخانی دەسەڵاتی بورژوازی لە دەوڵەتی ناوەندی و هێنانەدی عێڕاقێکی سۆشیالیست کە کوردستان وەک جمهوریەتێکی شۆرایی لەخۆبگرێت.

کۆمۆنیزمی ئەمڕۆی کوردستانی عێڕاق لە بۆشاییەکی سیاسی ناوکۆمەڵگە و لە غیابی رابەری مەیدانی لینینیانەدا دەژی. بارودۆخی بابەتی فاکتۆری گرینگە بەڵام بە پلەی یەکەم ئەوە ئاگاهی و دەستپێشکەری ڕابەرانێکی سیاسیە عەمەلیە، بەتایبەت لە وەرچەرخانە مێژووییەکاندا کە فاکتۆری یەکلاکەرەوەیە لە چارەنوسی کۆمۆنیزم و کرێکار و کۆمەڵگەدا.

18-10-2017




کۆمۆنیزمی سۆڤیەتی و ڕه‌خنه‌ له‌ بۆلشه‌ڤیزم …. نووسینی: کایۆ برێندل

نووسینی: کایۆ برێندل ١٩٩٩
وەرگێرانی*: ھەژێن

(١)

” ئەگەر ئاوای دابنێین، کە ڕابه‌ریی نێوەندییانە دەتوانێت ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنراوه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌شبکات، کەتواری زاڵ‌ هەر ئاوا ده‌مێنێته‌وه،‌ که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ران خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان نین. ئه‌و ئامرازانه‌ هی ئه‌وان نین، به‌ڵکو سوود له‌و ئامرازانه وه‌رده‌گیردرێت، تاکو ئه‌وان بەکرێبگیردرێن. په‌یامی بێچه‌ندوچوونی ئه‌م پرسه‌ ئه‌وه‌یه‌، کۆمەڵە گروپێک‌ لەتەک ڕابه‌رایه‌تییەک کە هەیە نه‌یارییده‌که‌ن و به‌ڕێگه‌ی زۆرداری سه‌رکوتده‌کرێن. ده‌سه‌ڵاتی ئابووری نێوەندیی له‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌ دەبێت‌، که‌ هاوکات ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی به‌کارده‌به‌ن. هه‌ر نه‌یارێک که‌ به‌ جۆرێکی جیاواز له‌ باره‌ی پرسە ڕامیاریی و ئابوورییەکان بیربکاته‌وه‌، به‌ هه‌موو ئامرازێکی گونجاو و لەبار سه‌رکوتده‌کرێت. بەگوێرەی ئەوە‌ لەجیاتی ئەوەی له‌سه‌ر پێناسەی مارکس، کۆمه‌ڵه‌ ئازاد و یه‌کسانه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ران پێکبهێنرێن، کەچی (یانەکانی‌ تۆبە-پێکردن) له‌ئارادا ده‌بن، که‌ تاکو ئێستا‌ هیچ که‌س له‌ وێنه‌ی ئەوانەی نه‌دیتووه‌ ” .

ئه‌م گوته‌-گێڕانه‌وه،‌ که‌ وه‌رگێڕدراوی ئازادی به‌شێک‌ له‌ ده‌قێکی حه‌فتا ساڵ له‌مه‌و‌به‌ره‌‌‌، ئەوە ڕۆشنده‌کاته‌وه،‌ که‌ په‌یوه‌نییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌ ڕوسیه‌ی پاش ئۆکتۆبری ١٩١٧‌ به‌ جۆرێک پەرەیانکرد، که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ ده‌رکی مارکس و ئینگلس له‌ کۆمۆنیزم نه‌بوو. سه‌رده‌مێک نامیلکه‌یه‌ک که‌ ئەو گوته‌ی سه‌ره‌وه‌ لە ئەو وه‌رگیراوه،‌ بڵاوبووه‌وه‌، ترس و تۆقی ده‌هه‌ی سی (٣٠) هێشتا ڕوینه‌دابوو. ئه‌و نامیلکه‌یه‌ به ‌ته‌واوی لایه‌نی پێشبینیکه‌ری هه‌بوو. هیچ ڕوداوێکی ڕامیاریی نه‌بووبووه‌ هۆی ئاوا ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌ کۆمەڵی سۆڤیه‌تی، به‌ڵکو ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ له‌ شیکردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوورییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌، ستالینیزمێک که‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندندابوو، به‌ نیشانه‌ی ڕامیاریی سیستمێکی ئابووریی ناسێنرا، که‌ به‌ به‌هره‌کێشی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ په‌یوه‌ستبوو، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر ستالینیزم هەژمارناکرێت.

بایه‌خێکی پته‌و‌ که‌ ئه‌و ده‌قه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژەیپێدراوە به‌ده‌ستیهێنا، به‌رئه‌نجامی کاری گروپێک بوو و نووسه‌رانی سه‌ر به‌ ڕه‌وتێک بوون، که‌ له‌ ساڵه‌کانی پاش جەنگی یەکەمی جیهانی سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌و ڕه‌وته‌ به‌ ڕه‌خنه‌ی توند له‌ سۆشیال-دێمۆکراسی و بۆلشه‌ڤیزم ده‌رکه‌وت. ڕه‌وتێک بوو که‌ به‌ وردی ئەزموونەکانی ئەو ڕۆژانه‌ی چینی کرێکاری شیده‌کرده‌وه‌ و هه‌ڵده‌سه‌نگاند، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ بۆچوونی نوێی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و ڕه‌وته‌، سۆشیال-دێمۆکراسی و بۆلشه‌ڤیزمی وه‌ک “بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی کۆنه‌” ده‌بینی، که‌ دژه‌که‌ی “بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێی کرێکاران” بوو.

له‌ یه‌که‌مین نوێنه‌رانی ئه‌و ڕه‌وته‌، مارکسیسته‌ ئاڵمانی و هۆڵه‌ندییه‌کان بوون، که‌ هه‌رده‌م له‌ باڵی چه‌پی سۆشیال-دێمۆکراسیی بوون‌. له‌ ماوه‌ی ساڵانی دوورودرێژی تێکۆشانی هه‌میشه‌ییان دژی ڕیفۆرمیزم، له‌ هه‌مووان زیاتر بوونه‌ ڕه‌خنه‌گر له‌ سۆشیال-دێمۆکراسی. به‌ناوبانگترین ئه‌ندامانی ئه‌و ڕه‌وته‌ دوو که‌سی هۆڵه‌ندی به‌ناوی ئانتۆن پانەکۆک (١٨٧٢ – ١٩٦٠) و هێرمان گۆرته‌ر (١٨٦٤- ١٩٢٧) و دوو که‌سی ئاڵمانی به‌ناوی کارل شرۆیده‌ر (١٨٨٤- ١٨٥٠) و ئۆتۆ ڕوهله‌ ( ١٨٧٤- ١٩٤٣) بوون. دواتر، پاول ماتیک (١٩٠٤ – ١٩٨٠) کە زۆر لاوتر بوو، بوو به‌ یه‌کێک له‌ گرنگترین تیئۆریداڕێژه‌رانی ئه‌و ڕه‌وته‌.

که‌مێک پاش ده‌سپێکردنی سه‌ده [سەدەی بیست – و.ک]‌، بۆچوونه‌کانی پانەکۆک به‌هۆی هەندێک دووبارە‌ تیشکهاویشتنه‌وه‌ی مارکسیستییانه‌ به‌ڕووی فیلۆسۆفی که‌وته‌به‌ر سه‌رنجان. ئەو ساڵی ١٩٠٦ تاکو ده‌ستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیهانی له‌ ئاڵمانیا کاریده‌کرد. سه‌ره‌تا ساڵێک فێرکاری فێرگه‌ی پارتیی سۆشیال-دێمۆکراتی ئاڵمانیا (SPD) بوو، پاش هه‌ڕه‌شەلێکردنی به‌ ده‌رکردنی له‌ ئاڵمانیا، له‌ شاری برێمن کاریکرد و گۆتاری بۆ بڵاوکراوه‌ جۆراوجۆره‌ چه‌په‌کان دەنووسی. پانه‌کوک له‌ کاتی نیشته‌جێبوونی له‌ برێمن مانگرتنێکی نایاسایی و زۆر گرنگی کرێکارانی ڕاگواستنی (بارکردن ‌و داگرتن) دیت. ئه‌و ئەزموونه‌ کارایی له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی ئەو لەبارەی تێکۆشانی چینایه‌تی و تێگه‌یشتنی ئەو له‌ مارکسیزم دانا. له‌ ئه‌نجامی ئەوە، تیئۆرییه بۆلشه‌ڤیکییه‌کانی لەبارەی ڕێکخستن، ستراتیج و ڕێڕه‌و له‌ هه‌مان ڕۆژه‌کانی یه‌که‌مه‌وه‌ ڕه‌تکرده‌وه‌.

ئۆتۆ ڕۆله‌ هیچ کاتێک خۆی پابه‌ند به ڕه‌وتێک له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی ئاڵمانیا نه‌زانی، به‌ڵام هه‌رگیزیش به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی چینی کرێکاری نادیده‌نه‌گرت. ئەویش وه‌ک پانه‌کوک ده‌هه‌ی ١٩٢٠ بۆلشه‌ڤیزمی ڕه‌تکرده‌وه‌ و له‌ یه‌که‌مین که‌سانێک بوو، چووه‌ سەر ئه‌و بابەت و لێدوانە‌، که‌ شۆڕشی پرۆلیتێریی بەته‌واوی لە شۆڕشی بۆرجوازی‌ جیاوازه‌؛ له‌و ڕوه‌وه‌، شێوه‌ ڕێکخستنی ته‌واو جیاوازی پێویسته‌. به‌و هۆیه‌وه‌، ئەو ئه‌و ناڕۆشنییه‌ی که‌ شۆڕشی پڕۆلیتێریی ده‌بوو پرسی پارتییەک بێت ڕه‌تکرده‌وه‌. “شۆڕش” بەگوێرەی گوته‌کانی ئەو “پرسێکی پارتیی نییه‌، به‌ڵکو له‌ ڕووی ڕامیاریی‌ و ئابوورییه‌وه پرسی گشت چینی کرێکاره‌” .

ئه‌و بۆچوونانەی‌ که‌ به‌ریناییه‌کی زۆرتریان به‌خۆوه‌گرت، دەرخەری تایبه‌تیی ڕه‌وتێک بوون، که‌ به‌ کۆمۆنیزمی سۆڤیەتی/شورایی ناسرا. کۆمۆنیزمی سۆڤیەتی له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی ١٩٢٠ به‌و ئەزموونانه‌ی که‌ له‌ شۆڕشه‌کانی ڕوسیە‌ و ئاڵمانیا بەدەستهاتن،‌ پشتئه‌ستوربوو و پشتیوانی له‌ دێمۆکراسی سۆڤیەتەکان کرد و ده‌سه‌ڵاتی پارتیی ڕه‌تکرده‌وه‌. ئه‌و ڕه‌وته‌ به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ بوو، که‌ خۆی له‌ بۆلشه‌ڤیزم و بۆلشه‌ڤیکه‌کان و ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ کۆمۆنیست ناوده‌بران جیابکاته‌وه‌. وێڕای ئەوە‌ش له‌ سه‌ره‌تادا، دوورییه‌کی زۆری لەتەک تێڕوانینە‌ به‌ئاکام-گه‌ییشتووه‌کانی دواتری خۆی هه‌بوو.

(٢)

کۆمۆنیزمی سۆڤیەتی سه‌ره‌تا لەتەک لێنینیزم‌ جیاوازییه‌کی ئاوای نه‌بوو. وێڕای ئەوە‌ش ڕوهله‌ پارتییه‌کانی نێونەتەوەیی سێیه‌می به‌ کۆمۆنیست نه‌ده‌زانی. چه‌ند ساڵ دواتر، کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان ناچاربوون به‌شێوە‌یه‌کی ڕۆشنتر خۆیان له‌ بۆلشه‌ڤیزم جیابکه‌نه‌وه‌. به‌واتای‌ شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر کۆتایی به‌ تزاریزم هێنا، بە په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌به‌گییه‌کانی کۆتاییهێنا و ڕێگه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه‌ سه‌رمایه‌دارییه‌کان خۆشکرد.

کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان له‌وه‌ واوه‌تر چوون. ئەوان په‌نجه‌یان بۆ ئه‌و کەتوارە‌ ڕاکێشا، ئابوورییه‌ک وه‌ک ئابووری ڕوسیە،‌ که‌ له‌سه‌ر پایه‌ی کاری کرێگرته‌ – واته‌ ئابوورییه‌ک که‌ لەنێو ئەو هێزی کار کاڵایه‌- ڕاوه‌ستاوه‌، بێجگه‌ له‌ به‌رهه‌مێنانی زێده‌بایی و به‌هره‌کێشیی کرێکاران، شتێکی د‌یکەی ناوێت. جیاوازیشی نییه‌، که‌ ئه‌و زێده‌باییه‌ بۆ سه‌رمایه‌دارانی تایبه‌تی بێت یان به‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌ک خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بکه‌وێت. ئەوان په‌نجه‌یان بۆ ئه‌و کەتواره‌ ڕاکێشا،‌ له‌ ڕوسیە‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ هه‌مان یاساکانی سه‌رمایه‌داری تایبه‌تیی کلاسیک که‌ ھەن په‌یڕه‌ویده‌کات. به‌هره‌کێشی (استثمار)، بەگوێرەی گوته‌ی مارکس، ته‌نیا کاتێک ده‌توانرێت بە ئەوە کۆتاییبێت، که‌ کاری کرێگرته‌ بوونی نه‌بێت. کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان، به‌ ئاماژەدانیان بۆ مۆسکۆ ، ڕۆشنیانکرده‌وه‌ که‌ کۆمۆنیزم شتێکی ئاوا نه‌بوو. به‌و شێوه‌یه‌ جیاوازی نێوان کۆمۆنیزمی سۆڤیەتیی و بۆلشه‌ڤیزم ڕۆشنتر و تەسەلتر بوو.

(٣)
نابێت له‌ ئەوه‌ی که‌ لە سەرەوە گوترا، ئاوا ئه‌نجامگیرییه‌ک بکرێت، که‌ کۆمۆنیزمی سۆڤیەتیی به‌شێوە‌یه‌کی تا‌یبه‌ت تەنیا ڕه‌خنه‌گری ستالینیزم دەبێت‌، به‌ڵکو له‌ کەتواردا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌خنه‌گری بۆلشه‌ڤیزم دەبێت‌. کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان ستالینیزم وه‌ک دژه‌شۆڕشێک نابینن، که‌ شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری له‌ به‌رەنجامی خۆی بێبه‌شکردبێت. به‌ڵکو به‌ به‌رهه‌می ئه‌و شۆڕشه‌ی ده‌زانن، شۆڕشێک که‌ له‌ ڕوسیە ده‌رگه‌ی به‌ڕووی سه‌رمایه‌داریدا کرده‌وه‌. ستالین میراتگری بۆلشه‌ڤیزم و شۆڕشی بۆلشه‌ڤیکی بوو. تەسەلتربوونی ئه‌و تیئۆرییه‌ هەر ‌وه‌ک پێگه‌یینی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ هێواشی ڕویدا. کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان به‌درێژایی ژیانی خۆیان بۆچوون و کرده‌ی خۆیان گۆڕی. پارتییه‌کانی کۆمۆنیستی سۆڤیەتیی سه‌ره‌تا له‌ ئاڵمانیا و هۆڵه‌ند پێکهاتن، ئه‌و پرسه‌ لەتەک بۆچوونی که‌سانی وه‌ک ڕوهله‌ هه‌ر ئاوا کە باسکرا، ئاوایان دەبینی، پارتییه‌کان پرسی چینی کرێکار نین، ناته‌بابوو. ڕوهله‌ به‌هه‌ر بار ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی به‌شێوه‌ی کۆمەڵێک پارتیی “به‌ کڕۆکێکی ته‌واو نوێی پارتییه‌وه،‌ که‌ چیدیکە پارتیی نه‌بوو” ده‌دیت.

ڕوهله‌ چوار ساڵ دواتر ساڵی ١٩٢٤، به‌جۆرێکی دیکە ئاخاوت : ” پارتییەک به‌ کڕۆکێکی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ به‌واتای پڕۆلیتێریی واژەیه‌کی بێواتایه‌. کڕۆکی شۆڕشگێڕانه‌ی ته‌نیا به‌واتای بۆرجوازی بوونی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی کاتێک که‌ پرسی گۆڕینی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بۆ‌ سه‌رمایه‌داری هاتبێته‌ پێشه‌وه‌.” ئەو ته‌واو ڕاستی ده‌گوت و ئه‌و شته‌ بێواتایانه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵ له‌سه‌ر شانۆی گفتوگۆ و لێدوانی پڕۆلیتێریی دیارنه‌مان. که‌مه‌ ناوازەییەک هه‌بوون و که‌مێک پاش جەنگی دووه‌می جیهانی، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ چیدیکە به‌کارنه‌هێنرا.

کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان هه‌ر ئه‌و‌ سه‌رده‌مه‌ گه‌شه‌یانکرد. بۆ ئەوان ده‌رکه‌وت، که‌ شۆڕشی ڕوسیە‌ شتێک بێجگه‌ له‌ شۆڕشی بۆرجوازیی و ئابووری ڕوسیە‌ شتێک زیاتر له‌ سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیی به‌ولاوه‌تر نه‌بوو. ئەوان ده‌رکێکی دیاریکراوتریان لەبارەی‌ ئەو پرسانە هه‌بوو و‌ ئاماده‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ بوون. ئەو پرسانەی که‌ پێشتر یه‌کاڵانه‌کرابوونه‌وه‌، هەنووکە‌ ڕۆشنتربوون.

گرنگترین شیکردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ له‌و زه‌مینه‌ له‌لایه‌ن پانەکۆک ساڵی ١٩٣٨ ئه‌نجامدرا. ئەو له‌باره‌ی فیلۆسۆفیی (لێنین) نامیلکه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قوڵتری لەبارەی بۆلشه‌ڤیزم خسته‌ڕوو. پانەکۆک په‌نجه‌ی بۆ ئه‌و خاڵه‌ ڕاکێشا، که‌ مارکسیزمی لێنین له‌ ئه‌فسانه‌یه‌ک به‌ولاوه‌تر نه‌بوو و لەتەک مارکسیزمی کەتواریی ناکۆکبوو. ئەو هۆکه‌ی بەو جۆره‌ ڕۆشنکرده‌وه‌ : ” له‌ ڕوسیه‌ تێکۆشان دژی تزاریزم له‌ زۆر ڕوه‌وه‌ هاوشێوه‌ی تێکۆشان دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له‌ ئه‌وروپای هه‌ره‌ کۆن بوو‌. له‌ ڕوسیه‌ کلیسا و ئایین له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وده‌م پشتیوانیانده‌کرد. به‌و هۆیه‌وه‌ تێکۆشان دژی ئایین به‌ پێداویستییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی داده‌نرا. ” له‌و ڕووه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ لێنین به‌ ناوی ماتریالیزمی مێژوویی بۆی ده‌چوو، وەک‌ ماتریالیزمی بۆرجوازی فه‌ره‌نسه‌‌ سه‌ده‌ی هه‌ژدهه‌م دیاریده‌کرا، واته‌ ماتریالیزمێک که‌ ئه‌و کاته‌ وه‌ک چه‌کێکی هۆشیی له‌ دژی کلیسا و ئایین به‌کارده‌برا. ده‌بێت بگوترێت که‌ هه‌ر به‌و ڕێگه‌یه‌ و به‌ ئاماژەدان بۆ هاشێوه‌بوونی نێوان په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ ڕوسیه‌ی پێش له‌ شۆڕش و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی فه‌ره‌نسه‌ی پێش شۆڕش، کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان بە ئه‌و کەتواره‌ ئاماژەیاندا، که‌ لێنین و ئه‌ندامانی پارتییه‌که‌ی ناوی ژاکۆبینه‌کانیان له‌ خۆیان ناوه‌. مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بوو، که‌ پارتییه‌که‌یان له‌نێو شۆڕشی بۆرجوازی ڕوسیه‌ هه‌مان کارکردی ژاکۆبینه‌کانی فه‌ره‌نسه‌یان هه‌بوو.

هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کان گوتیان، ئه‌وه‌ سه‌ره‌نجامی لۆجیکیی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بوو، که‌ بۆلشه‌ڤیزم مارچی ١٩١٨، واته‌ ته‌نیا پێنج مانگ پاش ئۆکتۆبه‌ری ١٩١٧، کە ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیەتەکان که‌ له‌ ئاستێکی که‌مدا بوو، به‌ زۆر له‌ چنگی سۆڤیەتەکان ده‌رهێنرا. سۆڤیەتەکان لەتەک سیستمێک که‌ سه‌رخانی ڕامیاریی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو، به‌یه‌کیان نه‌ده‌خوارد.

ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رهه‌ڵدانی کۆمۆنیزمی سۆڤیەتیی له کۆمۆنیزم ده‌گات، به‌ته‌واوی له‌و سیسته‌مه‌ جیاوازه‌. دیکتاتۆریی پارتیی لەتەک ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری کرێگرتە و کۆتاییهێنان‌ به‌ به‌هره‌کێشی کرێکاران پشتئه‌ستوورن، ناگونجێت. کۆمەڵێک که‌ لەنێو ئەو به‌رهه‌مهێنه‌ران ئازاد و یه‌کسانن، ناتوانێت شتێکی جیاواز له‌ دێمۆکراسی به‌رهه‌مهێنه‌ران بێت.
——————————————————————————

* دەقی فارسیی ئه‌م گۆتاره‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (http://www.kavoshgar.org/) وه‌رگیراوه‌
* ئەم وەرگێڕانە پێشتر لەنێو کەشکۆڵی دووەمی (خەونە یاخییەکان) بڵاوکراوەتەوە : http://bit.ly/2kZN3Kj




چەپ و ڕیفراندۆم لە کوردستان …. کار و ئەرکەکان چین …. ڕزگار ئاکرێی

ئەم بابەتە بەهۆکاری نەبوونی کات و گرنگی بابەتەکە لەکاتی ئێستادا دەرفەتی وەرگێڕانیمان نەبوو بۆسەر زمانی کوردی….. دەنگەکان………

اليسار و«الاستفتاء» في إقليم كردستان.. ما العمل والمهمات؟

رزكار عقراوي …..


1- المقدمة

القوى اليسارية في العراق كانت سباقة في النضال مِنْ أجل حقوق القوميات والأقليات والدفاع عنها، ونادت بحقها في تقرير مصيرها منذ بداية تشكل أولى التنظيمات الشيوعية واليسارية في ثلاثينات القرن المنصرم، وكان لها موقفٌ امميٌّ واضح وأعطت مثلاً إنسانياً رائعاً لأحزاب تضم كافة القوميات والأقليات الموجودة في العراق، وكانت الوحدة الأممية الطبقية أحد الروابط الأساسية في تلك التنظيمات السياسية.
ومع أن للكثير من القوى والشخصيات اليسارية العراقية والكردستانية موقفاً داعماً ومؤيداً لحق تقرير المصير للشعب الكردي من خلال استفتاء ديمقراطي، ولكنّها لم تدعم أو تؤيّد استفتاء 25 أيلول/سبتمبر الذي أُجري في إقليم كردستان العراق. وذلك لأسباب كثيرة، منها: افتقاده إلى أبسط مقومات الاستفتاءات الديمقراطية حسب القانون الدولي وحتى بمعايير العالم الثالث، وعدم شرعيته، وتوقيته غير الملائم، وغياب التوافق المحليّ عليه، وعدم إشراك جميع الأطراف به، إضافة إلى غياب الدعم والإشراف الدولي على إجراءاته.
موضوعة الاستفتاء، وإيجاد حلول للمشكلات القومية في العراق، من الممكن أن تتعدَّد آراء واجتهادات اليسار العراقي والكردستاني بشأنها، وأرى أنَّ بعض الرفاق والرفيقات الأعزّاء الذين أكنّ لهم كل الاحترام والتقدير كأشخاص وأحزاب يسارية ولهم دور نضالي معروف في الدفاع عن حقوق الجماهير الكادحة، وكان لي شرف النضال والعمل التنظيمي معهم أو تربطني بهم علاقات رفاقية أعتز بها كثيراً، اختاروا أن يتبنّوا سياسات أخرى وطرحوا حلولاً للمشكلة القومية في العراق من الممكن أن تكون خاطئة ولا تصب في صالح الجماهير، بل يمكن حتى أن تكون داعمة بشكل غير مباشر لأحد طرفي أقطاب الحكم والصراع القومي المقيت في العراق.
اليسار، برأيي، يجب أن لا يقف مع «حكامه القوميين» سواء أكان ذلك وفق مفهوم «التحرر القومي» في أربيل أو «الدفاع عن الوطن ووحدته» في بغداد، وقد أثبتت تجارب الجماهير مع حكمهم الفاسد والمستبد أن ذلك ليس إلا ذريعة وغطاء لتعزيز حكمهم الدكتاتوري وترسيخه. حيث في الإقليم اختاروا دون قيد أو شرط دعم وترسيخ سلطة حزب دكتاتوري ورئيسه باسم الاستفتاء الجماهيري الديمقراطي للقومية «المظلومة»، وفي العراق أيَّد بعض التنظيمات والرفاق والرفيقات الأعزّاء من اليسار إجراءات وقرارات حكومة الإسلام السياسي الشوفينية في بغداد بحق سكّان إقليم كردستان ما بعد الاستفتاء، بل إن البعض منهم رفض حتى مبدأ حق تقرير المصير من خلال استفتاء ديمقراطي.
وسأحاول هنا طرح وجهة نظري التي تقبل الخطأ والصواب حول «اليسار المؤيد للاستفتاء» و«اليسار الرافض لحق تقرير المصير» والنقاط التي تم الاستناد إليها في أطروحاتهم وفق الوقائع الحالية، وما العمل لحل المشكلات القومية في العراق ومهمات اليسار.


2- اليسار المؤيد للاستفتاء

– 2.1اليسار الكردي والانفصال القومي تنظيميا….

لدينا حالة مهمة في العراق تستحق التوقف عندها ودراستها وأعتقد أنها تتطلب معالجة مستقلة بحد ذاتها ولنا كيسار تجارب مماثلة في دول أخرى، وهي أن اليسار الكردستاني قد اختار الانفصال والاستقلال عن اليسار العراقي قبل أن تطرح القوى القومية الكردية الانفصال والاستقلال القومي؛ فقد انشق الحزب الشيوعي الكردستاني طوعياً عن الحزب الشيوعي العراقي في العام 1993، وكذلك انشق الحزب الشيوعي العمالي الكردستاني طوعيا أيضا في 2008 عن الحزب الشيوعي العمالي العراقي. وأثبتت الوقائع الحالية أن الأسس والأسباب التي استند إليها اليسار الكردي في تكوين أحزابه اليسارية القومية المستقلة آنذاك لم تكن صائبة ولم تؤدِّ إلى تقويتها وتعزيز وجودها بين الجماهير الكادحة في الإقليم كما كان مؤمّلاً. بل إنَّ العكس هو ما حدث؛ فقد تراجعت وأصبحت أحزاباً صغيرة ذات تأثير محدود جداً. وقد انعكس هذا الانشقاق القومي الجغرافي بشكل سلبي كبير على عموم اليسار في العراق. وبرأيي أن هذه الانشقاقات الطوعية تعود إلى حصول نوع من الانفصال الإداري – الحكومي بين الإقليم والمركز، ووجود مشكلات قومية معقدة في العراق، وقوة ونفوذ التيار القومي العربي والكردي وانعكاسه على عموم المجتمع بما فيه قوى اليسار، وكذلك التوجه لتغليب البعد القومي على البعد الإنساني الطبقي في بعض أحزاب اليسار، وتراجع اليسار بشكل عام محلياً وإقليمياً وعالمياً ولأسباب مختلفة.


2.2- هل الاستفتاء يعبر عن إرادة الجماهير؟

من خلال متابعتي المتواصلة لم أسمع بأي مظاهرة أو تحشيد جماهيري كبير في إقليم كردستان العراق طالب بالاستفتاء والاستقلال في السنوات الأخيرة، ولم يكن مطلب الاستفتاء أحد الشعارات الرئيسية في المظاهرات والاحتجاجات الجماهيرية عام 2011 التي عمت مدن الإقليم بعد الربيع العربي؟ بل كانت كلها تطالب بالخدمات والرواتب والعدالة والحقوق الإنسانيّة والديمقراطية، وتناهض فساد حكام الإقليم واستبدادهم، وكان لمعظم قوى اليسار في إقليم كردستان دور نضالي قدير ومشهود فيها. لم أسمع أن رفاقي ورفيقاتي في اليسار المؤيد للاستفتاء أجروا إحصائيات دقيقة من خلال استبيانات واستطلاعات رأي فتبيَّن لهم أن الاستفتاء هو المطلب الآني الأساسي للجماهير الكادحة في الإقليم! بل إنَّني لم أرَ أنَّ مطلب الاستفتاء كان المطلب الأساسي لمعظم الكتل والأحزاب في الإقليم بشتى توجهاتها الطبقية. وإذاً، فكيف برز الاستفتاء فجأة مِنْ دون سابق إنذار كمطلب جماهيري ملحّ؟! ونرى أيضا انه حتى بعد مضى ما يقارب أكثر من ثلاث أسابيع على الاستفتاء لم يخرج أي نوع من المظاهرات الجماهيرية في مدن الإقليم تطالب الحكام بتنفيذ قرار الجماهير (الأغلبية) المصوتة للانفصال! وهذا يؤكّد أن «الجماهير» لم تنطلق عفوياً بالاستناد إلى حاجاتها قبل وبعد الاستفتاء، بل حركها الحزب الرئيسي الحاكم وحلفاؤه. ويعكس هذا، برأيي، ضعف جماهيرية قرار الاستفتاء وانشغال الجماهير بمشاكلها الحياتية اليومية المتفاقمة في ظل سلطة الفساد والاستبداد في الإقليم.
إذاً، إضفاء كلمة الجماهيري على الاستفتاء وأنه يعبر عن إرادة جماهير إقليم كردستان وحاجاتها الملحة الآن ليس له أساس علمي، بل هو خاطئ وغير واقعي. الأحزاب القومية الكردية الحاكمة، وبالأخص الحزب الديمقراطي الكردستاني، استطاعت جر الأحزاب القومية الأخرى وجزءاً من الجماهير بطرق شرعية وغير شرعية إلى قضية الاستفتاء بحكم ما تملكه من الإمكانيات المالية والعسكرية والإعلامية وسيطرتها على معظم مفاصل السلطة والنفوذ والمال في الإقليم، واستخدام «الأحاسيس القومية» وتأجيجها تحت غطاء حق تقرير المصير. وباعتقادي أن «الاستفتاء» لم يكن مطلب جماهير كردستان الملحّ الآن.

2.3- أطروحة القومية الظالمة والقوميّة المظلومة!

للأسف، اليسار المؤيد للاستفتاء ردد نفس أطروحات الأحزاب القومية الحاكمة في وجود اضطهاد للقومية الظالمة «العرب» على القومية المظلومة «الكرد» وأحياناً كانوا ملكيين أكثر من الملك! وكما أشرت في مقالاتي السابقة كان هناك اضطهاد قومي صارخ وعنيف في العراق قبل العام 2003 ولكن بعد ذلك ووفق صفقات القوميين الأكراد مع قوى الإسلام السياسي في العراق، تحول إقليم كردستان إلى دولة قومية كاملة تقريبا تنقصها بعض المقومات الشكلية، وبالتالي انتهى الاضطهاد القومي. ومن خلال متابعتي لم أرَ أي تقرير من منظمات حقوق الإنسان الدولية يشير إلى وجود حالات للاضطهاد القومي على الأكراد في العراق ما بعد 2003، بل بالعكس تمت ممارسة الظلم القومي بحق القوميات والأقليات الأخرى في الإقليم وتمت إدانة ذلك من منظمات حقوق الإنسان الدولية (وبالأخص منظمة العفو الدولية وهيومن رايتس ووتش) مرات عدة، ومنها سياسات «التكريد» المقيتة بحق سكان ما سمي بالمناطق المتنازع عليها. لذا أعتقد أن استخدام نصوص ماركسية حول القوميات الظالمة والمظلومة هنا، وكأنها نصوص قرآنية معصومة من الخطأ وصالحة لكل الأزمان والأمكنة لا تتلاءم مع حالة الإقليم وموضوعة الاستفتاء.
الواقع الحقيقي هو أن الأحزاب القومية الكردية كانت أحد أقطاب الحكم الرئيسية في العراق وشاركت مع أحزاب الإسلام السياسي في إشاعة الدمار والعنف والحروب والفقر والفساد والظلم والمآسي التي تمر بها شعوب العراق جمعيها الآن. ولم يعد سراً أن أحد أقطاب الطبقة البرجوازية الحاكمة الرئيسية في الإقليم والمشارك في حكومة بغداد «الحزب الديمقراطي الكردستاني» كان في أزمة عميقة وفي مشاكل متفاقمة في الإقليم مع الأطراف السياسية الأخرى ومع المركز، وأراد من خلال «الاستفتاء» تعزيز وترسيخ موقعه محلياً وإقليماً ودولياً وتمديد رئاسة مسعود البرزاني الذي فقد الشرعية منذ سنوات وفق أجندتهم وأجندة القوى الإقليمية والدولية المتحالفة معهم، والتحضر لمرحلة ما بعد «داعش» في العراق والإقليم والمنطقة. أصل الصراع هو بين أقطاب البرجوازية الحاكمة في العراق وليس ما يسمى بالقومية «الظالمة» والقومية «المظلومة» وليس هناك «معتدي» و«معتدى عليه» في هذا الصراع البعيد كل البعد عن مصالح الجماهير الكادحة.

2.4- حل المشكلة القومية؟ ام الهاء الجماهير وتهميش الصراع الطبقي؟

برأيي أن أحد أهم أهداف الاستفتاء غير المعلنة كانت إجهاض أو تأخير أي استفتاء ديمقراطي حقيقي ملزم وجدي لتقرير مصير ساكني إقليم كردستان بشكل سلمي حضاري بإشراف دولي تشترك فيه الأطراف المختلفة، وبدلاً مِنْ ذلك، إبقاء الورقة القومية المربحة بيد الطغمة الطفيلية الحاكمة في الإقليم. ولا أعلم كيف لليسار والتقدميين، إذا اقتنعوا بضرورة الاستفتاء كمطلب جماهيري ملح الآن وأن الظروف مناسبة لإجرائه، أن يشتركوا و يؤيدوا استفتاءاً غير ملزمٍ! ومِنْ دون غطاء أو دعم دولي؟ ما الذي اختلف، إذاً، عن استفتاء 2005؟ إنه كما أشار رموز الحزب الديمقراطي الكردستاني بعد يوم واحد من الاستفتاء انه «استبيان» لا أكثر! هل أصوات الجماهير لعبة بيدهم؟ وأكيد أن الأحزاب القومية الحاكمة ستستخدم وتستثمر «التفويض الجماهيري!» فقط لتقوية مركزها لا أكثر للمزيد من الصفقات والامتيازات التي تطمع بها داخلياً وإقليمياً وعالمياً.
وكما نرى أن أحد نتائج الاستفتاء كانت تصاعد لغة الحرب وخطاب التعصب والكره القومي في عموم العراق والإقليم، وتأجيج الحساسيات القومية بشكل كبير بدلاً من حلها. وللأسف، فإنَّ رفاقاً من اليسار اختاروا أن يقدموا النضال «القومي!» على النضال الطبقي والأممي، ومهما كانت تبريراتهم الفكرية للوقوف مع «حزب دكتاتوري ورئيسه» ضدّ ما سمي بـ «العدو القومي»، فإنَّهم يشاركون الآن بشكل غير مباشر في جر عموم ساكني العراق والإقليم إلى صراعات وحروب عنيفة، وإدخال الجماهير الكادحة وخصوصاً في الإقليم في أزمات سياسية واقتصادية أعمق (كما نرى الآن)، وتهميش الصراع الطبقي والهاء الجماهير الكادحة عن مشاكلها اليومية أو المطالبة بحقوقها في الخدمات والرواتب والعدالة والكهرباء والماء والعمل وتخفيض أسعار السلع….. الخ. وكان ذلك أفضل هدية قدمت لطغمة أحزاب الإسلام السياسي الحاكمة في بغداد للتنفيس عن أزماتها العميقة.
ورغم الرفض الدولي وتهديدات دول الجوار التي من الممكن أن تخلق أزمات سياسية واقتصادية واجتماعية قوية وحتى صراعات مسلحة، لم يتراجع اليسار المؤيد للاستفتاء عن دعمه له غير أبهين بالتأثيرات السلبية الكبيرة التي من الممكن أن تنعكس على الجماهير الكادحة في الإقليم وعموم العراق.

2.5- موقف اليسار المؤيد للاستفتاء من «ديمقراطية!» العملية الانتخابية.

اليسار المؤيد للاستفتاء يطرح أن أغلبية جماهير كردستان «صوتت بنعم» وأنَّ ذلك يعبر عن إرادتها، ولكن هم يعلمون قبل الجميع أجواء القمع والخوف والتخوين وهستيريا التعصب القومي، والانتهاكات والتهديدات العلنية التي رافقت عملية الاستفتاء وخصوصاً في مناطق سيطرة الحزب الديمقراطي الكردستاني، سيطرة الحزبين الحاكمين على كل الأجهزة العسكرية والأمنية والحكومية، وكذلك افتقاد «العملية الانتخابية للاستفتاء» إلى مؤسسات مستقلة ونزيهة للإشراف عليه وإدارته، فتجربة السنوات الماضية أثبتت لنا أن الأحزاب الحاكمة والمتنفذة في إقليم كردستان وعموم العراق، قد استخدمت كل الطرق الملتوية والتزوير والرشوة واستخدام المال السياسي، وسطوة الميلشيات الحزبية وقمع الرأي الآخر.. الخ، لفرض سلطتها وتمرير سياساتها من خلال «انتخابات» شكلية تحت إشراف «مفوضيات مستقلة!» هي بالأساس مستندة إلى التقسيم الطائفي والقومي والحزبي ويسودها الفساد الكبير وتفتقد إلى النزاهة، وكل هذا في غياب إشراف دولي ذي مصداقية على العملية الانتخابية، ومع ذلك فإنَّ نسبة مقاطعة الاستفتاء قد قاربت النصف حسب الإحصائيات المستقلة، ولم تؤيد أي جهة دولية رسمية أو غير رسمية ذات مصداقية النتائج الرسمية التي أعلنت من قبل حكام الإقليم.
للأسف، فإنَّ ذلك يعطي انطباعاً سلبياً، ومن الممكن أن يعكس ازدواجية في المواقف وخللاً كبيراً في المصداقية الديمقراطية لليسار المؤيد للاستفتاء، حيث أن اليسار يجب أن يدافع عن ديمقراطية العملية الانتخابية ونزاهتها بغض النظر عن ما إذا كان مؤيداً أو معارضاً للسلطات الحاكمة وإجراءاتها وقراراتها، ومِنْ واجبه أنْ يطالب بتوفير أجواء ديمقراطية مناسبة وآليات مرنة لكي تعبر الجماهير عن رأيها بحرية.. سواء بالمقاطعة أم بالتصويت بـ «نعم» أو بـ «لا» وإلا فإنَّه سيعتبرها غير ديمقراطية ولا يجوز المشاركة فيها. لكنَّه، للأسف، لم يقم بإدانة التجاوزات الصارخة والتزوير المفرط وكل الإجراءات غير الديمقراطية التي رافقت الاستفتاء، بل اعتبرها شرعية بالكامل! واعتبر نتيجة الاستفتاء تعبّر عن رأي أغلبية الجماهير في الإقليم رغم المقاطعة الكبيرة، لكونه، أي ذلك اليسار، من مؤيدي الاستفتاء ومع توجه السلطة الحاكمة في الإقليم لا غير. وأرى أن نسبة المقاطعة الكبيرة جداً للاستفتاء أو التصويت بـ «لا» عكست موقفاً ثورياً جريئاً لجماهير كردستان بوجه الطغمة الحاكمة في الإقليم وممارساتها.

3- اليسار الرافض للاستفتاء وحق تقرير المصير

بعض الرفاق والرفيقات الأعزّاء من اليسار في العراق كتنظيمات وكشخصيات، لا يتقبلون إلى الآن حق تقرير المصير لساكني إقليم كردستان كمفهوم مبدئي عام، لا بل إنَّهم يقفون ضده. ومن هذا المنطلق، وقفوا مع حكام بغداد ومع إجراءاتهم الشوفينية بحق ساكني الإقليم، ويستندون في ذلك إلى الدفاع عن وحدة «الوطن» العراقي ومناهضة تقسيمه ويدعون إلى الاستناد إلى «الدستور»، وبشكل عام مواقفهم في هذه القضية المهمّة تقترب من أو هي مؤيدة بشكل عام لتوجهات الحكومة العراقية وقوى الإسلام السياسي الحاكمة.

3.1- وحدة الوطن مناهضة التقسيم

أحد مبررات رفض مبدأ حق تقرير المصير وحق الانفصال من خلال استفتاء ديمقراطي هو من أجل الدفاع عن سيادة الدولة ووحدة الأراضي العراقية والثوابت والمبادئ الوطنية، ومناهضة التقسيم واعتبار الحدود العراقية أمراً مقدساً لا يجوز المساس بها وأي توجه نحو ذلك يعتبر من جرائم الخيانة العظمى! وكما هو معلوم، العراق دولة أُنشئت وفق اتفاقية سايكس بيكو 1916، وتم دمج قوميات وأديان مختلفة في وحدة قسرية استناداً إلى مصالح الدول الاستعمارية آنذاك واتفاقياتها في تقسيم الشرق الأوسط. لذلك، أعتقد ان وحدة أراضي العراقية ليست بالأمر المقدس الذي لا يجوز التفريط به، ولا تعني الكثير برأيي في مقابل حياة وحقوق الجماهير الكادحة وتوفير أجواء آمنة لعموم المجتمع، وأعتقد كماركسيين ويساريين علينا أن ننبذ الوحدة القسرية بين الشعوب وأن ندعم التعايش والوحدة الطوعية على أساس المواطنة المتساوية، وفي نفس الوقت نؤيد وندعم أيضاً حق تقرير المصير بما فيه الانفصال وتشكيل دول مستقلة لكل ساكني العراق، سواء أكان على أساس قومي، أم جغرافي، أم مناطقي…. الخ، إذا كان ذلك سيعطي حقوقاً ومساواة أكثر وحياة أفضل لهم، وسيخفف من حدة الصراع والتناحر القومي والديني والطائفي كما يجري الآن في العراق.

3.2- الشوفينية القومية ورفض مبدأ حق تقرير المصير

الكثير من رفاق ورفيقات وتنظيمات اليسار في العراق مازالوا تحت تأثيرات الفكر القومي العروبي المتعصب، الذي يرى في أي توجه للأقليات للمطالبة بالحقوق القومية أو الانفصال في دول العالم العربي مؤامرة استعمارية – إسرائيلية ليس هدفها إلا لتفتيت الدول العربية وضرب وحدتها، في حين أنَّهم يطالبون ويناضلون من أجل أن يتمتع الشعب الفلسطيني بحق تقرير مصيره و تشكيل دولته المستقلة، ينفون ذلك الحق عن الشعوب والأقليات غير العربية في دول العالم العربي وبل يقفون ضده. اعتقد انه على قوى اليسار في العراق وعموم العالم العربي والشرق الأوسط ان تناضل وتدعوا كافة القوميات إلى الوحدة الطوعية وفق مبدأ المواطنة وفصل الدين عن الدولة وتوعية الجماهير الكادحة بروح الإخاء الإنساني والمساواة القومية والدينية الكاملة، ولكن في نفس الوقت الدفاع عن حق الأقليات القومية الكامل والشرعي في تقرير المصير سواء بالبقاء في أطر الدول الحالية بأي شكل كان (الحكم الذاتي، الفيدرالية، والكونفدرالية….. الخ )، أو الانفصال وتشكيل دول مستقلة، وهذا لا يشمل العراق فقط، بل الكثير من الدول العالم العربي التي فيها مشاكل قومية وأثنية.

3.3- الدعوة للالتزام بالدستور وتأييد الحكومة والبرلمان

للأسف، أيد بعض الرفاق والرفيقات الأعزّاء من اليسار إجراءات وقرارات حكومة الإسلام السياسي الطائفية – الشوفينية وبرلمانها في بغداد بحق ساكني إقليم كردستان، وهما يعتبران مِنْ أفسدِ وأسوأ الحكومات والبرلمانات في العالم. وأيدوا، أيضاً، قرار المحكمة الاتحادية مع علمهم بعدم نزاهة القضاء العراقي وانعدام استقلاليته، ومنها إجراءات مجحفة ستؤثر سلباً بشكل كبير على الجماهير الكادحة وعموم المجتمع، ولن تتأثر بها الطغمة الحاكمة في الإقليم، بل إن البعض منهم رفض بشكل تام مبدأ حق تقرير المصير من خلال استفتاء ديمقراطي سلمي مستندين إلى «الدستور العراقي»، الذي صيغ وفق توافقات قوى الإسلام السياسي والقوى القومية الكردية وحلفائهم، في حين أنَّه حق مكفول ومعترف به في القانون الدولي ومواثيق حقوق الإنسان الدولية ومستمدة من الأفكار الماركسية واليسارية ومنصوص عليه في ميثاق الأمم المتحدة، ويجب أن لا يخضع لتفسيرات دستورية محلية. وللأسف، لم يدينوا بشكل واضح التلويح بالحصار الاقتصادي والتدخل العسكري وتدخل الدول الإقليمية وخصوصاً الأنظمة الدكتاتورية في إيران وتركيا وتعاون حكومة بغداد الجبان والمدان معهم، والإجراءات والمناورات العسكرية المشتركة لتهديد سكّان الاقليم، بل، للأسف الشديد، أن قسماً قليلاً طالب الحكومة بإجراءات أشد ومنها العسكرية.


4- ما هو البديل لحل المشكلات القومية في العراق؟

لحل المشكلات القومية في العراق والتوصّل إلى تحديد واضح لعلاقة الإقليم مع المركز ونوعها ومصير المناطق المتنازع عليها، أنا مع إجراء استفتاءات ديمقراطية سلمية ملزمة للمركز والإقليم وبإشراك الأطراف المختلفة بعد فترة تحضير مناسبة، وأعتقد أن على قوى اليسار في العراق والإقليم تبني حل تدخل الأمم المتحدة، ومطالبة كافة الأطراف بالبدء بالحوار السلمي والمفاوضات تحت إشراف دولي لحل كافة المشكلات القومية في العراق وليس الكردية فقط، وأن نطالب بتشكيل لجنة – بعثة أممية دائمية تشرف على ذلك، وتكون مهمتها الأساسية إيجاد حل سلمي وفق القانون والمواثيق الدولية وتوفير الأجواء الملائمة لذلك.
طرحي لحل الأمم المتحدة يستند للأسباب التالية:
– باعتباره هو أفضل الحلول الموجودة الآن، حيث أحياناً بسبب ضعف القوى اليسارية والتقدمية في المركز والإقليم لا بد أن نختار بين السيء والأسوأ الآن، رغم تحفظي الكبير على سياسات الأمم المتحدة وهيمنة الدول الرأسمالية الكبرى عليها.
– سيطرة الفكر القومي الشوفيني العروبي – الإسلامي المتعصب على معظم النخب السياسية العراقيّة، يؤجِّج النزعة الإقصائية تجاه القوميات والأديان الأخرى في العراق.
– استخدام الطغمة الحاكمة في الإقليم للقضية القومية الكردية لترسيخ دكتاتوريتها، واحتكار الحزبين الحاكمين للسلاح في الإقليم وسيطرتهم الحزبية على كافة القوى العسكرية والأمنية التي تعمل كميلشيات حزبية، بحيث يجعل مصداقية أي عملية انتخابية في الإقليم ضعيفة، ففي ظل سطوة تلك القوى لا يمكن للرأي الآخر المعارض لها أنْ ينشط بحرية في حالة عدم وجود ضغط وإشراف دولي.
– الضعف الكبير في المؤسسات الدستورية وعدم وجود مفوضية انتخابات ديمقراطية ونزيهة مستقلة سواء في بغداد أو أربيل.
– عدم وجود قضاء مستقل ونزيه وغياب الفصل بين السلطات في المركز والإقليم.
– قطبا الحكم يفتقدون إلى المصداقية والنزاهة لحل المشكلة القومية في العراق، ولذلك لابد من وجود إشراف وضغط دولي.
– إشراف الأمم المتحدة من الممكن أن يؤدي إلى إعاقة أو على الأقل إضعاف التدخل السلبي للدول الإقليمية.
– الاستفادة من الخبرة الكبيرة للأمم المتحدة في حل المشكلات القومية وإدارة وتقديم الدعم والخبرة والتدريب في حالة موافقة الأطراف المختلفة على إجراء استفتاء ديمقراطي تحت إشراف دولي.
– من الضروري وجود دور وإشراف أمميّ مؤثر في تقرير مصير المناطق المتنازع عليها ذات التنوع القومي والديني الكبير مثل منطقة كركوك وسهل نينوى، وأن يكون لها استفتاءات محلية خاصة بها.

5- مهمات اليسار

لقد تم جر الجماهير بشكل أكبر إلى الصراعات القومية في فترة ما بعد الاستفتاء والتي تعمقت أكثر الآن، وتم إلهائها بشكل كبير عن المطالبة بحقوقها وإيجاد حلول لمشاكلها اليومية في عموم أنحاء العراق، وخلقت أجواء من القلق والتوتر والخوف بين عموم الجماهير من المستقبل والحروب. الأحزاب القومية الكردية وقوى الإسلام السياسي الحاكمة كانت بأمس الحاجة إلى هكذا صراع مقيت، لصرف الأنظار عن سياستها الفاسدة والمستبدة وترسيخ سلطتها الكالحة، وللأسف نجحت في ذلك والذي حصل كان «انتصاراً وقتياً» للطغمة الحاكمة في إقليم كردستان وأحزاب الإسلام السياسي والحكم الرجعي في بغداد، وهم عاجلاً أم آجلاً سيرجعون ويتفاوضون حول تقسيم السلطة والسرقات ويتحالفون معاً مرة أخرى، لإدامة حكمهم المشترك المستبد والفاسد الذي خلق المآسي والحرمان والفقر لعموم ساكني العراق وإقليم كردستان. ولمواجهة ذلك الأن أعتقد أن على قوى اليسار في العراق والإقليم ما يلي:

– أن تدين بشدة لغة السلاح وفرض الأمور بالقوة العسكرية من كل الأطراف وبأي تبريرات كانت، وتقف ضد تصاعد لغة الكره والتعصب والحقد والاستعلاء القومي سواء أكان عربياً أم كردياً أم تركمانياً……الخ، وضد الحكم الفاسد في بغداد وأربيل وسياسات الاستبداد والنهب والإفقار، والتركيز على النضال من أجل الدولة المدنية، والدفاع عن حقوق الجماهير الكادحة وحقوق الإنسان والحريات والمساواة والمواطنة والعدالة الاجتماعية.
– تبنّي حل الأمم المتحدة لحل المشكلة القومية في العراق، والنضال والدفاع وتوعية الجماهير بالوحدة الطوعية الإنسانية وفق مبدأ المواطنة المتساوية في العراق لكل القوميات والأديان، وفي نفس الوقت الإقرار بحق القوميات الساكنة في العراق في تقرير المصير بما فيه الانفصال وتشكيل دول مستقلة.
– الدفاع عن الحقوق الإنسانية المتساوية لسكان ما سمي بالمناطق المتنازع عليها ذات التنوع القومي والديني، ومناهضة سياسات الاضطهاد القومي المقيتة سواء أاتخذت شكل «التعريب» أو «التكريد»، ولحين تقرير مصيرها بشكل ديمقراطي أرى من الأنسب أن تكون تحت إشراف دولي وبإدارة ذاتية مشتركة من ساكنيها.
– يفصل خطه عن البارزاني واستفتائه وعن خط العبادي وإجراءاته العقابية الشوفينية، ويقر بان الطرفين يقفان في الجبهة المعادية للجماهير الكادحة.
– التركيز على هويتنا الإنسانية قبل القومية، وأن نوضح أن الصراع الحالي هو ليس بين شعوب العراق وخصوصاً «العرب والكرد»، بل هو صراع فج وقذر بين الطبقات الحاكمة في بغداد واربيل وحلفائهم الإقليمين والدوليين باسمنا وفق نظام حكمهم المستند إلى المحاصصة الطائفية والقومية المقيتة.
– التفكير في إعادة توحيد أحزاب اليسار في العراق والإقليم بعد الفصل التنظيمي الذي حصل، وخلق نوع من ألآليات التنظيمية المرنة لكي توحد وتنسق عملها على صعيد البلد الواحد.
– أحزاب اليسار والقوى التقدمية في العراق والإقليم مطالبة قبل أي وقت مضى بالتقارب وتعزيز العمل المشترك وصولاً الى تحالف يساري – ديمقراطي واسع.
– ……………….


6- الخاتمة

كماركسيين ويساريين لا بد أن نتعامل بعقلانية علمية وندرس الظروف المحلية والإقليمية والدولية، وموازين القوى الطبقية وقدرات وقوة «أعدائنا»، والإمكانيات الواقعية لتحقيق الحلول التي نطرحها وآلياتها، ونتجنب المشاركة في جر الجماهير الى حروب قومية أو طائفية خاسرة ومدمرة. ومع أني لا أناضل من أجل تشكيل دول على أساس قومي إلا أنَّني ادعم وأؤيد توجه ورغبة أي مجموعة سكانية معينة سواء أاتخذت شكل القومية أو أي تكوين آخر في تقرير مصيرها بشكل ديمقراطي سلمي، وحتى الانفصال وتشكيل دول مستقلة، إذا كان ذلك سيؤدي إلى حقوق وحياة أفضل لهم، وسلام وآمان أكثر لعموم ساكني المنطقة. ومع تأييدي الكامل للحق الكامل والشرعي للشعب الكردي لتقرير المصير بما فيه الانفصال، إلا أنَّني في حالة إقليم كردستان لا أرى أن الظروف مناسبة الآن للانفصال والاستقلال وإعلان الدولة القومية، وأعتقد أن الجماهير الكادحة في الإقليم والعراق تُجر إلى حروب وصراعات قومية كما يجري الآن، وستتعرض إلى أزمات اقتصادية وسياسية أعمق من أجل «دولة قومية» حتى إذا تشكلت الآن في الإقليم لن تكون إلا نموذجاً دكتاتورياً جديداً بائساً للدول القومية الفاشلة في المنطقة، ولن تغير شيئاً من حياة الجماهير الكادحة.




مانیفێستی ئەدەبی کرێکاریی …. عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

مانیفێستی ئەدەبی کرێکاریی هەوڵدانێکی جیددی شاعیر و نووسەر عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) ە ، بۆ خستنەڕوو و نیشاندانی خەسڵەت و ئەرک و تایبەتمەندییەکانی ئەدەبی کرێکاریی لەلایەک و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە و جەنگین لە بەرامبەر بە ئەدەبی بۆرژوازی لەلایەکی دی. لە کۆتایشدا زۆر بە ڕوونی خەسڵەت و ماهیەتی (چییەتی) نووسەرانی کۆنەپەرستی خستۆتە بەرچاو. شایانی باسە ئەمە بۆ یەکەمین جارە لەمێژووی ئەدەبی کرێکاریی لە کوردستان نامیلکەیەک بەو جۆرە و بەو بەرچاو ڕوونییە لە گۆشەنیگای نووسەرێکی کرێکاریی وشیارەوە ئەدەب و ئامانجی کۆمەڵایەتیی ئەدەب بخاتە بەرباس و لێوردبوونەوەوە.

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن …..مانیفێستی ئەدەبی کرێکاری ....




ئینترۆپۆلۆژیا له‌ جهانبینی ماركس … سمکۆ محەمەد

چه‌مكی ئینترۆپۆلۆژیا.. گه‌ڕانێك به‌دوای شوناسی مرۆڤ ….

شیته‌ڵكردنی ره‌گوڕیشه‌ و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری له‌گۆشه‌نیگای ئینترۆپۆلۆژیاوه‌, پرسێكه‌ ده‌رده‌شه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و مێژوویی زۆر زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌كێش ده‌كات. هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا مرۆڤ وه‌ك كائینێك كه‌له‌سه‌نته‌ری عه‌قڵدا خۆی بینیوه‌ته‌وه‌, خۆی به‌خاوه‌ن شته‌كان زانیوه‌, شوناسی سه‌ربه‌خۆییش بۆته‌ به‌شێكی دانه‌نڕاو له‌و پرسه‌ یه‌كلانه‌كراوه‌یه‌, به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌و كائینه‌یه‌ كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه‌ سروشتێكی تایبه‌تی هه‌بووه‌, له‌گه‌ڵ كارپێكردنی هه‌سته‌كانیدا سروشتێكی له‌خۆی نیشانداوه‌ جیا له‌سروشتی ئاژه‌ڵ, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌وڵه‌ی مرۆڤ سیفه‌تێكی وه‌رگرتووه‌ كه‌له‌ده‌سه‌ڵاتی خواوه‌ندێتیه‌وه‌ نزیكه‌, ده‌سه‌ڵاتێك كه‌هه‌م ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵاتی هه‌یه‌, له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی خێڵ و تایه‌فه‌ و گروپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بگره‌, تاده‌گاته‌ پێكهێنانی جۆره‌كانی خێزان كه‌له‌ئه‌زه‌له‌وه‌ چالاكترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌, هه‌م كائینێكی نامۆ بووه‌ به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان و ململانێكان, هه‌م به‌جۆرێكی دیكه‌ ترس بووه‌ له‌نه‌مان و له‌به‌ینچوونی ره‌گه‌زه‌كان.

دیاره‌ له‌روویه‌كی تره‌وه‌ بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤ ره‌هه‌ندێكی ئابوریشی هه‌بووه‌ كه‌له‌كارپێكردنی ئه‌و سامانه‌ سروشتیه‌ی له‌به‌رده‌ستیدابووه‌ ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌, دواجاریش ئه‌م سیفه‌ته‌ كه‌له‌فه‌رهه‌نگ و كولتوردا, وه‌ك به‌شێك له‌سوننه‌ته‌كانی ژیان خزاوه‌ته‌ نێو میتۆلۆژیاوه‌, بۆته‌ به‌شێك له‌مێژووی گه‌شه‌ی به‌شه‌ر, به‌مه‌ش ئه‌ركێكی ده‌ست لێنه‌دراوی كردووه‌ به‌ئامرازی چالاكی خوڵقاندن و گه‌شه‌و هه‌ڵدان و هه‌رچی زیاتر به‌رهه‌مهێنان له‌ڕووی مه‌تریالی به‌شه‌ری و ده‌ستكاری كردنی هه‌ندێك له‌یاساكانی سروشت كه‌ته‌واوی مه‌خلوقات و كائینه‌كانی سه‌رزه‌مینی به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌.

لێره‌وه‌ ئه‌م كائینه‌ واته‌ مرۆڤ ” بووه‌ به‌یه‌كێك له‌سه‌ر مه‌شقی رێڕه‌و و په‌ڕه‌گرتنی ژیاره‌كان و گه‌شه‌ی كردوو بوو به‌سه‌رداری ئه‌و ره‌گه‌زه‌ ئاژه‌ڵیانه‌ی كه‌له‌خۆیه‌وه‌ نزیكن”1
ئه‌م پرسه‌ كه‌به‌گوێره‌ی پێودانگ و پێوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌ڕه‌گرتوو, به‌ئینترۆپۆلۆژیا ناسراوه‌, پێشتر شێوازو ناوه‌ڕۆكی ئاڵۆزی هه‌بووه‌, كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌مكه‌ مه‌ترسی ئه‌و گومان و دوودڵی و راراییه‌ بوو كه‌فره‌خودایی فره‌هزری بۆ ده‌سه‌ڵات به‌جێهێشت بوو له‌خودو خودادا باوه‌ڕێكی ئاڵۆزی وه‌لاوه‌ نابوو, سوقرات له‌هزرێكی ئه‌خلاقی و ریشه‌ییدا ئه‌م پێوانه‌و یاسایه‌ی تێكشكاند كه‌پێشتر له‌سه‌رده‌می گریكیه‌كاندا شاعیری به‌ناو بانگ ( زینۆفانس 570_ 480 پ.ز ) یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ وه‌ستا كه‌ خوا مرۆڤی له‌سه‌ر فۆڕمی خۆی دروست كردووه‌, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی وێنه‌ی خواوه‌ندی وێنا كردووه‌, ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵاو زه‌نایه‌كی زۆری له‌یۆنانی كۆندا نایه‌وه‌, به‌ڵام دواجار سوقرات زانستیانه‌ تر ئه‌م چه‌مكه‌ی موناقه‌شه‌كرد و كردی به‌كۆجیتۆیه‌ك و به‌مرۆڤی گوت ” ئه‌ی ئه‌وكائینه‌ی له‌سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتدا راوه‌ستاوی وه‌خه‌به‌ربێ‌ و به‌رله‌هه‌ر شتێك خۆت بناسه‌” 2 ئه‌م كۆجیتۆیه‌ی سوقرات سه‌باره‌ت به‌گه‌ردوون و خوودناسی, تێكه‌ڵ به‌نهێنیه‌كانی سروشت بوو كه‌تائێستاش كاری پێده‌كرێت, هه‌ڵبژاردنی ژیانی ته‌نهایش له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ له‌و گومانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ناتوانێ‌ كێشه‌ ئاڵۆزه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌, جه‌نگ له‌پێناو ئه‌م ئامانجه‌ بێ‌ هوده‌یه‌ش له‌غه‌ریزه‌ی مانه‌وه‌دایه‌ و ته‌واوبوون و داستانه‌كان و پاڵه‌وانێتی بڕانه‌وه‌ی ژیان له‌جوغزێكی دیاریكراودا باشترین سه‌لمێنه‌ری ئه‌م بۆچوونه‌یه‌.

به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و نه‌رجسیه‌ته‌ی كه‌مرۆڤ بۆخۆی هه‌یبووه‌, فه‌لسه‌فه‌ كردی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤ. هه‌ر بۆیه‌ “شانازی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی خودیه‌زدانیه‌وه‌ كردووه‌, چونكی یه‌كێك بووه‌ له‌و فاكته‌ره‌ یارمه‌تیده‌رانه‌ی بۆ تێكشكاندنی هه‌ر په‌وه‌ندیه‌ك كه‌به‌جهانی ئاژه‌ڵه‌وه‌ به‌ستوویه‌تی” 3 هه‌روه‌ك چۆن فرۆیدیش له‌رووی ده‌رونشیكاری موناقه‌شه‌ی ئه‌م پرسه‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێ‌” مرۆڤ ئه‌و كائینه‌یه‌ كه‌به‌ر له‌ئاژه‌ڵ هیچ نه‌بووه‌” 4 مه‌به‌ستی فرۆید ئه‌وه‌یه‌ كه‌مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵ چاكتر نه‌بووه‌, به‌ڵكو له‌هه‌مان سۆڵاوی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ هاتووه‌, هه‌روه‌ك چۆن نزیكایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بنچینه‌ فكریه‌كه‌ی (ئه‌رستۆ تالیس) كه‌ده‌ڵێ‌ ” مرۆڤ كائینێكی لوژیكیه‌ به‌ڵام كه‌تائێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی نیشانه‌كان و هاوشێوه‌كانی نێوان خۆی و ئاژه‌ڵ بسڕێته‌وه‌, جارێك له‌پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی و بایلۆژیه‌كانه‌وه‌, جارێكی تر له‌پێكهاته‌ی سایكۆلۆژیدا نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتووه‌”. بۆیه‌ (هۆسرێل) له‌و خاڵه‌دا ده‌گاته‌ قه‌ناعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌رستۆ كه‌مرۆڤ ناوه‌ڕۆك و هۆكاری بنه‌ڕه‌تی و بوونه‌. كه‌وابوو هه‌رمه‌به‌ستێك له‌پشت گه‌ڕانه‌وه‌بێت بۆسه‌لماندنی بوون ئیدیالیستی یان ماتریالیستی, ناتوانێ‌ به‌بێ‌ بوونی بابه‌ته‌كان و بێ‌ پشتگیری مێژوویی و به‌بێ‌ ئینترۆپۆلۆژیا مانایه‌كی سه‌ربه‌خۆ یاخود پێناسێكی سه‌ربه‌خۆی پێبدات, چونكی فه‌رامۆش كردنی هه‌ریه‌كێك له‌و مه‌عقولیه‌ت و لامه‌عقولیه‌ته‌ بوونی گه‌ردون و بنچینه‌كه‌یه‌تی, پێشمه‌رجیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌موو تاكێك ده‌توانێ‌ خۆی ساغ بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵ و سروشت و بنچینه‌ ئیدیالیستی و ماتریالیستیه‌كان.

شتێك كه‌ (فیورباخ 1804_ 1872) بۆ خوێندنه‌وه‌ی سروشتی مرۆڤ پشتی پێ‌ به‌ستووه‌, ئه‌و دژایه‌تی كردنه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵ و به‌شت بوون و نامۆ بوون و ئه‌و ئاینزایه‌ی كه‌له‌مرۆڤایه‌تیدا ده‌بێته‌ شت, هه‌ڵبه‌ت ئه‌و دابڕانه‌ مه‌عریفیه‌ی كه‌ماركس له‌فكری فیورباخ سه‌باره‌ت به‌جه‌وهه‌ری سروشت و بوون نیشانیدا, جۆرێك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م چه‌مكه‌یه‌, دیاره‌ ماركس له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی ماتریالیدا بۆگه‌شه‌ی هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌به‌لای ئه‌وه‌وه‌ مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سروشتیه‌, ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا شتێكی هێشتا ناته‌واوه‌ سه‌باره‌ت به‌چه‌مكی مرۆڤ” 5 ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ لایه‌نێكی گرنگ له‌هه‌قیقه‌ت ده‌پێكێ‌, چونكی ” مرۆڤ جگه‌ له‌خوڵقاندن و سه‌لماندنی بوون شتێكی دیكه‌ی له‌توانادا نیه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی حاڵه‌ته‌ خودی و بابه‌تیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ئه‌نجامدانی گۆڕینی شته‌كان”6 مادام مرۆڤ له‌و رێگه‌یه‌داو له‌گه‌ڵ ره‌وتی په‌ڕه‌سه‌ندنی مێژووداو له‌پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا خۆی به‌رهه‌مهێناوه‌, كه‌واته‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌بونه‌وه‌رێكه‌ ده‌بێت له‌سه‌نته‌ری عه‌قڵدا بوه‌ستێ‌.

به‌شێكی زۆری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ش, ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌و جیاوازیه‌ی كه‌له‌نێوان خۆی و ئاژه‌ڵدا بینیویه‌تی, كه‌واته‌ شایسته‌ی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ندارێتیه‌, بۆنمونه‌ به‌كارهێنانی عه‌قڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و راوه‌ستان له‌سێنته‌ر, خاڵی سه‌ره‌تاییه‌ له‌و جیاوازیانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ كائینه‌كانی تردا هه‌یه‌تی, ئه‌وهه‌قه‌شی به‌خۆیداوه‌ ببێته‌ سه‌رداری هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌به‌ناوی عه‌قلانیه‌ته‌وه‌ بۆته‌ كڕۆكی ئه‌و ململانێیه‌ی كه‌مێژوو له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی, هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ موڵكایه‌تی تایبه‌تی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی تموحه‌كانی مرۆڤ بووه‌.


ئینترۆپۆلۆژیا… میتۆدێك بۆ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌كان

ئازادبوونی مرۆڤ له‌نهێنیه‌ گه‌ردونیه‌كان و وه‌همی ده‌سه‌ڵاتخوازی ته‌نها كارێكی جه‌سته‌یی نیه‌, به‌ڵكو كرده‌یه‌كی زه‌ینی و فكریشه‌ كه‌له‌میتۆدۆلۆژیاكاندا هاتووه‌و به‌شێك له‌وهه‌قیقه‌ته‌ مێژووییه‌ پێكدێنێ‌ (میتۆدی ئازادبوونی مرۆڤ, جه‌خت له‌سه‌ر پێشه‌كیه‌ فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و ناتوانێ‌ ببێته‌ میتۆدێكی سه‌ربه‌خۆ جگه‌له‌ئازادییه‌كی وه‌همی ) هیگڵیش له‌مباره‌یه‌وه‌ مرۆڤ هانده‌دات ببێته‌ خودیكی هۆشیار, له‌بری ئه‌وه‌ی هۆشیاریه‌كی خودی و ئینسانی په‌یدا بكات و مرۆڤ ببێته‌ كائینێكی هه‌قیقی, مه‌به‌ست له‌مرۆڤی هه‌قیقی ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌دونیایه‌كی هه‌قیقی و مه‌وزوعیدا بژی و ئاراسته‌یه‌ك بۆدونیا دیاری ده‌كات, ده‌بێته‌ كائینێك كه‌دونیا له‌سه‌ر سه‌ری راوه‌ستاوه‌.

بۆیه‌ هیگڵ ده‌یتوانی جارێكی تر كۆنتڕۆڵی هه‌موو سنوره‌كان بكات, ئه‌وسنورانه‌ی كه‌له‌وجوددا دروستكراون بونیان هه‌یه‌, ئه‌و پێی وابوو ئه‌وه‌ی كه‌له‌هه‌ستی خراپ و ئینسانی هه‌قیقیدا هه‌یه‌, بۆته‌ میتۆدی ئازادی, ئازاد بوون له‌وه‌هم و تێڕامان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان, هه‌موو ئه‌مانه‌ قسه‌گه‌لێكن بۆئازادی و چه‌مكی ئینترۆپۆلۆژیا كه‌هێشتا وه‌زیفه‌ی تایبه‌تی خۆی وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌نێو فكردا, به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی له‌نێو فه‌لسه‌فه‌دا وه‌به‌رهێناوه‌ كه‌له‌كۆمه‌ڵناسی و ئینترۆپۆلۆژیادا بونیاته‌كه‌یان پێكهێناوه‌, ستایلی مایه‌كی سۆسۆلۆژیای میلله‌تانیش, باسێكی سه‌راسه‌ریه‌ له‌میتۆده‌كانی ماركسدا و یه‌كێك له‌شاڕێگه‌ بنچینه‌ییه‌كانی مێژوویی بیری سیاسیه‌.

ماركس له‌ده‌ستنوسه‌ فه‌لسه‌فیه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ ئۆبژێكتی فیورباخ ده‌ڵێ‌” ئیتر كاری ئێمه‌ ته‌نها ره‌سم كردنی خه‌تی زه‌ینی نیه‌ له‌نێوان ئێستاو رابردوودا, به‌ڵكو ته‌واوكردنی فكری رابردووه‌ و ته‌رجه‌مه‌كردنیه‌تی بۆسه‌ر ژیانی واقیعی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌به‌شه‌ریه‌ت له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و له‌خاڵی سفره‌وه‌ ده‌ستی پێناكات, به‌ڵكو هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ته‌واو كردنی كاره‌كۆنه‌كانی پێشووی, به‌ڵام به‌هۆشیارییه‌كی نوێوه‌”7 ده‌یاره‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی سیاسی له‌هه‌موو شوێنێكدا وابیرده‌كاته‌وه‌ كه‌عه‌قڵ جێگیر بووه‌, به‌ڵام رووبه‌ڕی دژایه‌تی ئه‌ركداری ئیدیاڵ و گریمانه‌و واقیعه‌كانی خۆی ده‌بێته‌وه‌, كه‌واته‌ له‌هه‌موو شوێنێكدا و له‌ناخی له‌ناوچونی ده‌وڵه‌تی سیاسیدا هه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه‌ده‌كات ” هه‌ڵبه‌ت ماركس له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وڵه‌ت, واقیعی ئابوری له‌بارچو ده‌گرێت و به‌یه‌كێك له‌ئامرازه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌وا ته‌ماشا ده‌كات, ئه‌م تێڕوانینه‌ش له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه‌تا ئه‌وكات موناقه‌شه‌ له‌سه‌ر ئازادكردنی ئینسان بوو له‌خوده‌وه‌ بۆگشت, واته‌ ئازادكردنی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ململانێی چینه‌كاندا, چونكه‌ تائه‌وكات نه‌بوبوو به‌به‌شێك له‌ئینترۆپۆلۆژیای فه‌رهه‌نگی, هه‌روه‌ك چۆن ئیترۆپۆلۆژیا ناسی نه‌بۆته‌ ئازادی خوود, ئه‌م دانپیانانه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێبه‌ركێی به‌رده‌وام له‌نێوان (هێزی شته‌كان) و هێزی شه‌رعیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێ‌ كه‌هاتنی هه‌ندێك له‌ره‌وته‌ فكریه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا سه‌ریهه‌ڵدا و به‌شێك بڕوایان به‌ڕیفۆڕمی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌بوو له‌رێگای خودی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ و بیخه‌نه‌ سه‌ر راسته‌ رێگه‌یه‌ك, به‌تایبه‌ت (ماركس و ئه‌نگڵس) كه‌هه‌ردوكیان ته‌بابوون له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك بۆئینترۆپۆلۆژیای ئابوری, له‌گه‌ڵ رۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌ له‌شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیه‌وه‌ی و ئینترۆپۆلۆژیای سیاسی كه‌به‌چاوی ئیعتباره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌, بڕوانه‌ (بۆچونه‌كانی جۆرج بالاندیه‌) له‌كتێبی (ئینترۆپۆلۆژیا السیاسه‌).

شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شارستانیه‌تێك جیا له‌شارستانیه‌تی خۆراوایه‌ و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ بوونی هه‌یه‌ كه‌وه‌رچه‌رخانی مێژوویی به‌پێی گروپه‌ مرۆییه‌ جۆراوجۆره‌كان چه‌ندین هێڵی تێپه‌ڕاندووه‌ نه‌ك یه‌ك هێڵ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وابیردێته‌وه‌ كه‌تایبه‌تمه‌ندی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی په‌یڕه‌وی كۆیله‌تیه‌، به‌نده‌ و به‌كرێگیراوان له‌چینی خاوه‌ن ئامرازی به‌رهه‌مهێنان نه‌بووه‌، به‌ڵكو په‌یڕه‌وی زه‌حمه‌تكێشان له‌ده‌وڵه‌ته‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م راڤه‌كردنه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی دروست بێت، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌رێگه‌ی ململانێی چینایه‌تی به‌واتای خۆراوایی ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان ناكرێت، به‌ڵكو تایه‌تمه‌ندی ئه‌و ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌موو كۆمه‌ڵگا له‌ژێر سێبه‌ری چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت یان چینی بۆرۆكراتدایه‌”. ریمۆن ئارون. قۆناغه‌ بنه‌ماییه‌كانی هزر له‌كۆمه‌ڵناسیدا.
به‌رگی یه‌كه‌م. وه‌رگێڕانی. عه‌بدولڵا ره‌سوڵی. ل250. هه‌رئه‌م فكره‌یه‌ش وای كردوو وارێكخرا كه‌له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات و دیارده‌ مێژووییه‌كاندا بێته‌وه‌ كه‌هه‌ندێكیان له‌و ریواتانه‌دا وسف كرابوون كه‌گه‌شتیاره‌كان ده‌یانگێڕایه‌وه‌” 8 ئه‌لێره‌وه‌ ئه‌م چه‌مكه‌ له‌دیدی ماركسدا له‌رووی مێژووییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌ كه‌له‌كۆڵۆنی یه‌كه‌مه‌وه‌ هاتووه‌, دیاره‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی سۆسیالیستێكی سه‌روه‌تی پێكهاتبوو, كۆڵۆنی یه‌كه‌م ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌ بوون كه‌له‌شاری (ژوار) وه‌كی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی یاخی هه‌ڵكه‌وتبوون له‌ده‌سه‌ڵاتی كڵێسای (لۆته‌ر) خۆیان جیاكردبۆوه‌, پاش ده‌ساڵ له‌ئه‌زیه‌ت كێشان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سیستمه‌دا, ئه‌مانه‌ كه‌خه‌ڵكانێكی هه‌ژار بوون و ته‌نها به‌یارمه‌تی (كواكر) ی مرۆ دۆسته‌كانی له‌نده‌ن وئه‌مریكا توانیان بگه‌نه‌ شوێنی خۆیان و قه‌شه‌یه‌كیان به‌ناوی (بۆمله‌ر) ده‌ستنیشان كردو له‌پایزی ساڵی 1817 گه‌یشتنه‌ فلادلفیا, هه‌ر كه‌گه‌یشته‌ ئه‌وێ‌ 7 پارچه‌ زه‌ویان كڕی كه‌به‌های هه‌ر پارچه‌یه‌ك 6000 دۆلار بوو كه‌ده‌بوو بدرێته‌وه‌, به‌ڵام بۆهه‌ر كه‌سێك چه‌ند دۆلارێكیان هه‌بوو, ئیدی ته‌خت و پوخت ئه‌و بڕپاره‌یه‌یان خسته‌ خزمه‌تی كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه‌و ئامرازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن و پێداویستیه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه‌, هه‌رله‌وێش به‌عه‌داله‌ت پارچه‌ زه‌ویه‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد”9 ئه‌م حیكایه‌ته‌ مێژووییه‌ بۆماركس ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر بۆكاركردن له‌سه‌ر چه‌مكی ئینترۆپۆلۆژیای ئابوری, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌بیكۆرسی یۆنانی و تیۆره‌كه‌ی داروین كه‌له‌باری زانستی و مێژووییه‌وه‌ گه‌شه‌ی مرۆڤ و ئاڵوگۆڕه‌ بایلۆژیه‌كاندا.

ره‌گوریشه‌ی خێڵ و خێزانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و قۆناغی پیش مێژوویی به‌شه‌ریه‌ت له‌(اصل الانواع) . دا تیۆریزه‌ كراوه‌, ئه‌گه‌رچی به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێك له‌زاناكانی بواری زینده‌وه‌ره‌ گه‌ردیله‌كان و بۆماوه‌كاندا له‌م دواییه‌دا هاتبوو كه‌ داروینیزمی نوێ‌ ناوبانگی ده‌ركرد و جۆرێك شكانه‌وه‌ بوو له‌چه‌مكی سه‌رهه‌ڵدانی به‌شه‌ریه‌ت و زینده‌وه‌ره‌كاندا, به‌ڵام داروین پێی وابوو كه‌ هه‌ڵبژاردنی سروشت له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ێنێ‌ كه‌داكۆكی كردنی زینده‌وه‌ره‌كان له‌پێناو مانه‌وه‌دا ئه‌وه‌ ده‌خوازێ‌ كه‌ئه‌ندامه‌كانی یان كاره‌كانی په‌ره‌ده‌ستێنێ‌ تاكو له‌و ژینگه‌یه‌دا خۆی بگونجێنێ‌, سروستیش به‌هێزه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت بۆمانه‌وه‌, بۆیه‌ له‌م دژایه‌تی كردنه‌دا هه‌ندێك له‌ناو ده‌چن و هه‌ندێكیشیان تاجێگایه‌ك له‌شێوه‌یه‌كی تردا باشتر ده‌گونجێن و به‌رده‌وام ده‌بن.

مرۆڤی نامۆ… مرۆڤ ئامێری

كاتێك چه‌مكی نامۆیی موناقه‌شه‌ ده‌كه‌ین مه‌رجه‌ هه‌ردوو باره‌ ده‌رونیه‌ ته‌ندروسته‌كه‌و باره‌ ئاساییه‌كه‌ی كه‌هۆشیاریه‌ له‌به‌رچاو بگرین, مه‌به‌ستمه‌ بڵێم نامۆگه‌ری له‌سروشتی مرۆڤدا شتێكی ئه‌زه‌لیه‌ كه‌وڵامدانه‌وه‌ی شته‌ نهێنیه‌كانی پێنیه‌, مردن به‌شێك له‌ونهێنیانه‌ پێكده‌هێنێت, به‌ڵام نامۆگه‌ری به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی (جوگرافیا و زمان و سایكۆلۆژیادایه‌) هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ش نامۆبوون بۆدابه‌زاندنی چالاكی خۆبزوێنه‌رو ئازادی مرۆڤ بوو به‌ئامرازێك, ئیدی ژیانی نه‌وعی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها وه‌كو ئامێرگه‌لێكی لێبێت “سروشت وه‌ك چۆن ئامێره‌كانی ژیان بۆكار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات, به‌مانای ئه‌وه‌ی كاری شایسته‌ بێت ئه‌و شتانه‌ی كه‌كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت ناتوانرێ‌ ژیانی تێدای هه‌بێت, به‌مانایه‌كی تر هه‌ندێ‌ جار ئامێره‌كان ژیانیش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن, واته‌ ئامێرگه‌لێك كه‌بۆ زامن كردنی ژیانی مه‌تریالی خودی كرێكار پێویسته‌” 10 ئیتر ئه‌م چه‌مكه‌ كه‌وته‌ نێو به‌ها فه‌لسه‌فیه‌كانی وه‌ك ده‌رونناسی, دواتر بوو به‌تیۆره‌یه‌كی ره‌خنه‌یی له‌كۆمه‌ڵگه‌و دواجاریش پێكه‌وه‌ لكاندنی به‌ماتریالیزمی دیالكتیكه‌وه‌, هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م زه‌روره‌ته‌ له‌قۆتابخانه‌ی فرانكۆرت دیراسه‌ كراو له‌سه‌رده‌ستی ( تیۆدۆر ئادۆرنۆ و هۆركهایمه‌ر و دواتریش ماركۆزه‌ و فرۆم هتد) وه‌ك تیۆرێكی ره‌خه‌ییی له‌كۆمه‌ڵگه‌و سیستمه‌ فه‌رمانڕواییه‌كه‌ی, به‌ڵام وه‌ك (ویلهێم رایش) ئاماژه‌ی پێده‌كات, ئه‌وه‌ی كه‌ فرۆید كاری له‌سه‌ر كردووه‌ ته‌نیا ئاشكرا كردنی شته‌ نێگه‌تیڤكانی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌رهاویشته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاری و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانه‌, بۆیه‌ ناكرێ‌ به‌راورد بكرێ‌ له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم, چونكی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ بۆگۆڕینی ئه‌ودونیایه‌یه‌ كه‌چینه‌كانی له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتردا راگرتووه‌, به‌مه‌ش ماركس پشت به‌و مه‌تریاله‌ به‌شه‌رییه‌ ده‌به‌ستێ‌ كه‌له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا خۆی ده‌نوێنێ‌, ئه‌م چه‌مكه‌شی له‌وپێناسه‌یه‌ ده‌ركرد كه‌ته‌نیا نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونیه‌ و به‌س, به‌ڵگه‌ش بۆئه‌م راستیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌, به‌ڵام كاتێك له‌به‌رهه‌می كارو چالاكیه‌كانی بێبه‌ش ده‌كرێ‌, ته‌نها وه‌ك ئامێرێك چاوی لێده‌كرێ‌, دووچاری نامۆبوونێكی رۆحی و جه‌سته‌یی ده‌بێت, ئه‌مه‌ له‌باری ماتریالیه‌وه‌, له‌باری فه‌رهه‌نگیشه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ خۆی به‌نامۆ ده‌بینێ‌ كه‌وه‌ك تاك له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌دا نایه‌ته‌وه‌و داده‌بڕێ‌ و ناویه‌وێ‌ له‌بۆته‌ی شته‌باوه‌كان بمێنێته‌وه‌ كه‌له‌گه‌ڵ بیرو بۆچونی كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ریب بێت, له‌لایه‌كی تره‌وه‌ مرۆڤ كاتێك ده‌ڕوانێ‌ له‌دونیایه‌كدا سامانێكی له‌بن نه‌هاتووی تێدایه‌ و به‌هره‌مه‌ند نیه‌ تیایدا, هه‌روه‌ك چۆن وه‌زی خۆی له‌رێگای مه‌رجه‌ هه‌قیقیه‌كانه‌وه‌ ده‌خاته‌گه‌ڕو به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆناو واقیعێك كه‌له‌به‌رانبه‌ر واقیعێكی تردا ناكۆكی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ناوی به‌رێت, ئاوه‌هاش ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شته‌ داسه‌پاو و سنورداره‌كان هه‌ڵبسوڕێت, ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه‌ كه‌خوود به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی گه‌ردوون گومانی له‌خۆی هه‌یه‌, له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ پرسێكی فه‌لسه‌فیه‌, ره‌نگه‌ بشێ‌ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك سه‌نته‌ری عه‌قڵ خودێتی خۆی به‌ئه‌ندازه‌ی جه‌وهه‌رێكی گه‌وره‌تر له‌وقه‌واره‌یه‌ ببینێ‌, به‌ڵام دواجار هه‌رئه‌م تێڕوانینه‌ گشتگیرتر دبێت و له‌باره‌كانی دیكه‌شدا دژ ده‌وه‌ستێته‌وه‌, لێره‌وه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌كه‌ی ماركس بۆنامۆگه‌رایی پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌ی جامیعه‌ی فرانكفۆرته‌, چونكی یه‌كه‌م كارێك كه‌پێی هه‌ڵساوه‌ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ له‌قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت له‌سه‌ر ئیشكیالیاته‌كانی تیۆری و ره‌خنه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ نوسینی گه‌شه‌سه‌ندنی عه‌قیده‌یی ئاینی مه‌سیحی بوو كه‌به‌ناونیشانی “میتۆدو وه‌زیفه‌ی سایكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی و شیكردنه‌وه‌كانی نوسیویه‌تی ته‌ندروست نه‌بووه‌, ئه‌و میكانیزمه‌ی كه‌بۆ ئینسجام كردن و شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی میتۆدی ماركسی به‌كاری هێناوه‌ گونجاو نیه‌” 10
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كه‌قسه‌ له‌سه‌ر دوالیزمیه‌تی چاكه‌و خراپه‌ ده‌كات, ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه‌بۆنمونه‌ هێناویه‌تیه‌وه‌ ده‌ڵێ‌” پێویسته‌ له‌سه‌رخوا به‌ڵێنه‌كانی بباته‌سه‌ر هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ به‌ڵێنه‌كانی خۆی ده‌باته‌ سه‌ر” 11 له‌وێ‌ له‌و بیرۆكه‌یه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات كه‌مه‌سیحیه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتر وه‌ك خاوه‌ن كێشه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی عه‌داله‌تێك بۆسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م بێنێت كه‌دواتر بۆسه‌ر ژیانی واقیعی ته‌رجه‌مه‌ كرایه‌وه‌ بوو به‌سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی, هه‌روه‌ك چۆن كێشمه‌كیشمی كاسۆلیك و پڕۆتستانت و پێَشتریش حوكمڕانیه‌تی ئیمبراتۆریه‌تی رۆم و ئیمانداره‌ مه‌سیحیه‌كان له‌ئارادابوو, ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا واقیعیه‌تی دوالیزمی ژیان و به‌ریه‌ك كه‌وتنی دژه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی له‌نێو مێژوو به‌ته‌واوی له‌نێو باوه‌ڕداره‌ تیۆریسته‌كان خه‌یاڵێكی دروست كراوه‌ كه‌ره‌خنه‌گره‌كانی مێژوو پێكیان هێنابوو, ئه‌وه‌ش كه‌له‌نێوان خواو ئینسانه‌كاندا په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی ناتوانین بڵێین وه‌همه‌, به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌فه‌رامۆشكردنی واقعێك به‌ولاوه‌ هیچی تر نیه‌.

شیكاركردنی میژوو له‌سه‌رده‌می مه‌سیحه‌وه‌ جۆرێك له‌ته‌سك بینی مێژووی به‌شه‌ریه‌ت بوو كه‌ماركس ئاماژه‌ی پێداوه‌, ئه‌وفاكته‌رانه‌ تێكه‌ڵ به‌دیالكتیكی مێژوویی بوون و له‌گه‌ل ئه‌زمونه‌كانی ژیاندا له‌رووی نه‌وعی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویشه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون “12 له‌به‌شی یه‌كه‌می كتێبی سه‌رمایه‌دا هاتووه‌ ” ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی ده‌بینرێن له‌رووی فۆڕمه‌وه‌ له‌ژیاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌یه‌ بۆسروشتی مرۆڤ “13 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پێویستیه‌ ده‌رونی و غه‌ریزیه‌كانیش هاتووه‌” ئه‌وه‌ تێربوونی پێویستیه‌ بنچینه‌ییه‌كانه‌ واده‌كات به‌ره‌و پێویستیه‌ نوێیه‌كان بچین, له‌هه‌مان كاتیشدا بابه‌تی به‌كارهاتوو له‌رێگای شته‌به‌كارهێنراوو پاڵنه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت, ته‌نانه‌ت خودی ئینسانیش له‌رێگای تێربوونی پێویستیه‌كانیه‌وه‌ به‌رهه‌مدێن و ئیشكالیاته‌ نوێیه‌كانیشی هه‌ر له‌نێو ئه‌م پێویستیانه‌دایه‌ كه‌پێویستی نوێ‌ ده‌خوڵقێنن”14 ئه‌گه‌رچی ئه‌ریك فرۆم پێی وایه‌ چه‌مكی سایكۆلۆژیا و مه‌تریالیزم پێكه‌وه‌ وێڵده‌كه‌ن, به‌بۆچوونێكی هۆشیارانه‌ نه‌ك به‌وه‌سفێك بنچینه‌ی مێژوو, به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌كو هێزێكی تری شاراوه‌یه‌”15
هه‌رچی بۆچوونی ماركسیشه‌” ئه‌و هێزه‌ له‌غه‌ریزه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ئینسانه‌ له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چینایه‌تی دایه‌ كه‌فڕۆم ده‌یه‌وێت ئه‌م ئاسه‌واره‌ ده‌رونیه‌ واته‌ ئامۆژگاریه‌ ئاشكرا بكات كه‌حیكایه‌تی بنچینه‌یی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سێكسی نین, ئیدی ئه‌وكاته‌ ده‌كرێت بڵێین رێگا چاره‌ی برسێتی ئاسانه‌ ئه‌ویش به‌ده‌ست هێنانی بژێوی و په‌یدا كردنی نانه‌, به‌ڵام سێكس كه‌ئیشكالیه‌تێكه‌و چاره‌سه‌ر ناكرێ‌, په‌یوه‌ندی به‌مێژووی سێكس و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌یه‌” 16 ئه‌وه‌ش كه‌له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه‌ ماهیه‌تی خودی مرۆڤی دیاری كردووه‌, بریتیه‌ له‌كۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ ده‌رونیانه‌ی كه‌ ( غه‌ریزه‌ی پاراستنی خود غه‌ریزه‌ی موڵكایه‌تی تاك و غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵات و هتد) له‌جه‌سته‌ی ئینساندا كۆما بووه‌….

———————————
سه‌رچاوه‌كان

1: ده‌سنوسه‌ فه‌لسه‌فیه‌كانی كارل ماركس . بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئێران. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. ب ئارام
2: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
3: گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره‌ 9 دۆسیه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ماركس ساڵی 2000
4: منگق ماركس. نوسینی یندریش زلنی . منشورات الابحاپ اشتراكیه‌ ل159
5: نامه‌فه‌لسه‌یه‌كانی ماركس بۆ ئارنۆڵد سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌ت ساڵی 1842
6: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
7: الانتروبولوجیا السیاسیه‌. جۆرج بالاندیه‌. ت. علی المصری. الموسسه‌ الجامعیه‌ للدراسات والنشر والتوزیع ل22
8: الاصل العائله‌ و الملكیه‌ خاصه‌ والدوله‌. فریدریك انكلس.ترجمه‌ و الگبع. دار التقدم . موسكو
9: ئانتی دۆهرینگ باسێك له‌سه‌ر سۆسیالیزم (ئه‌نگلس) ل80
10: گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره‌ 14 ل8
11: مدرسه‌ فرانكفورت نشاتها ومغزاها وجهه‌ نچر ماركسیه‌ . د فیل سلیتر ت. خه‌لیل كلفت
12: سه‌رمایه‌ به‌شی یه‌كه‌م (كارل ماركس ) ت. محمد عیتانی ل10
13: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
14: مرۆڤ له‌روانگه‌ی ماركسه‌وه‌ . ئه‌ریك فرۆم . وه‌رگێرانی هه‌نگاو ساڵی 2000
15: مدرسه‌ فرانكفورت نشاتها ومغزاها وجهه‌ نچر ماركسیه‌ . د فیل سلیتر ت. خلیل كلفت
16: منگق ماركس. یندریش زلنی. منشورات الابحاپ الاشتراكیه‌ ل198. 209 . 217




تیۆره‌كانی ماركس یاسا له‌میتافیزیكاوه‌ بۆ فیزیكا … سمكۆ محه‌مه‌د

میتافیزیك زاراوه‌یه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ كتێبه‌كه‌ی ئه‌رستۆ وه‌ هاتووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كتێب و له‌ هه‌مان كاتدا له‌نێو یه‌ك كتێبدایه‌، به‌شی یه‌كه‌می زاراوه‌كه‌ میتا Meta واته‌ پشت یان دوای یان ئه‌و دیو . فیزیكا physics واته‌ سروشت، یان سروشتناسی، هه‌ر دوو بڕگه‌كه‌ له‌یكتر بده‌ین ده‌بێته‌ میتافیزیكا، توێژنه‌وه‌كه‌ی ئه‌رستۆ له‌و دوو بڕگه‌ زاراوه‌ییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌سه‌ندنی چه‌مكه‌كه‌ بۆ بابه‌تی سرووشت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ به‌رهه‌سته‌كان، بووه‌ به‌ چه‌مك و وه‌سف بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بوون و پاشكۆكانی ده‌وروبه‌ر، واته‌ ئه‌و گاتیگۆرییانه‌ی كه‌ گوزارشت له‌ خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بوونه‌ پڕ نهێنی و سیحره‌ ده‌كه‌ن، وه‌كو جه‌وهه‌ر و رواڵه‌ت كه‌ به‌ خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ری و گۆڕان له‌ شته‌كان ناسراوه‌، واته‌ چه‌مكه‌كه‌ باس له‌ بوون و په‌یوه‌ندییه‌ رووحیه‌كان و خودا و سیفه‌ته‌كانی ده‌كات، به‌و پێیه‌ش بێت میتافیزیك واته‌ توێژینه‌وه‌ له‌ بوون وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی پڕ مانا كه‌ واقیع ته‌نها دیوه‌ ماتریالییه‌كه‌ی ناسیوه‌ یان بینیوه‌، بۆیه‌ بابه‌ته‌كه‌ گشتییه‌ و زنجیره‌یه‌ك پرسیاری دیكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه‌، له‌وانه‌ش مه‌عریفه‌ و ئه‌زموونی ژیان و جوانی و ئه‌خلاق و هتد. پێناسه‌یكی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێیوایه‌ زاراوه‌ی میتافیزیك واته‌ گه‌ڕانه‌ به‌دوای جه‌وهه‌ری شێوه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئینسانه‌وه‌ دركیان پێكراوه‌، یان بگه‌ڕان به‌ دوای خواوه‌ند، له‌ڕووی تیۆلۆژیشه‌وه‌ (خودا ناسی) ئه‌مه‌ هه‌وڵدانێكه‌ بۆ سه‌لماندنی بونی خودا كه‌ نمونه‌ی باڵای ئینسانه‌ و به‌ لاهوتیه‌ت ناسراوه‌.

سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكه‌كانی وه‌ك ئاین وخودا له‌مێژوودا كه‌مرۆڤ بۆخۆی تۆماری كردوون و به‌رهه‌می هێناون, له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ میتافیزیاوه‌ گرێدرا، به‌لام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م چه‌مكه‌ لێكدژی له‌ نێوان ره‌وته‌ فكرییه‌كاندا درووست كردووه‌، هه‌روه‌ك ڤۆڵتێر قسه‌یه‌كی باوی هه‌یه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ و ده‌ڵێت ” گه‌ر دوو كه‌ست بینی له‌سه‌ر بابه‌تێك موناقه‌شه‌ ده‌كه‌ن و له‌یه‌كتریش تێناگه‌ن، ئه‌وا بزانه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌مكی میتافیزیكا گفتوگۆیانه‌”. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تێڕامانه‌ میتافیزیكیه‌كان بۆ سروشت و مرۆڤ, به‌شێك له‌كولتوره‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری پێكهێناوه‌ و كاری له‌سه‌ر كردووه‌, ئه‌م كولتورانه‌ كه‌له‌یه‌ك كاتدا جیاواز و له‌یه‌ك كاتدا هاوبه‌شن, زه‌روره‌تی مێژووییان له‌كوێدا بووه‌؟ له‌كوێدا بۆته‌ یاساو ده‌سه‌ڵاته‌كان قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان تیا به‌كارهێناوه‌؟ مه‌یلی یاسادانان و ملكه‌چی وه‌سیه‌ته‌كانی باب مه‌زنی و ده‌سه‌ڵاتگه‌ری و حوكمڕانی كردن و كۆنتڕۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بنیچینه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت, به‌شێكی تری ئه‌و كولتوره‌ مێژووییه‌یه‌ كه‌یاسای جۆراوجۆری لێبه‌رهه‌مهاتووه‌ و تۆمار كراوه‌, مێژووش به‌مه‌داچووه‌ته‌وه‌ كه‌دواجار بووه‌ته‌ گوتارێك و یاسای لێ‌ داتاشراوه‌, هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه‌له‌نێو ده‌قی ئایینه‌ جێماوه‌كاندا هاتووه‌, ئه‌و رۆشنبیریه‌یه‌ كه‌له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه‌ بیستومانه‌و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه‌دواتر بووه‌ته‌ ئیدیۆلۆژیا له‌ژێر ناوی خودا په‌رستی و ئاین په‌رستی, خاوه‌ن تیئۆره‌ یاساییه‌كان ده‌ڵێن” به‌بوونی یاسا و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌بوونی یاسا شتێك له‌ئیدیۆلۆژیا ناگۆڕێ‌” ئه‌مه‌ قسه‌ی د.دینیس لویده‌, له‌شێوێنكی تردا ده‌ڵێت”باشترین تیئۆرێك له‌شكڵی یاسایه‌ك پیشنیار كرابێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری یاساكه‌ی كارل ماركسه‌, ئه‌و گوتی یاسا ته‌نها سیستمێكه‌ بۆسه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی سه‌رمایه‌داری” (1)
له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی یاسا كه‌مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ كه‌له‌ئه‌سیناوه‌ ده‌ستپیده‌كات و شیشه‌ڕۆن یه‌كێكه‌ له‌دونیای رۆژئاوا قسه‌ی له‌سه‌ر بونیادنانی یاسا كردووه‌ و له‌رۆژهه‌ڵاتیش كه‌سێكی وه‌كو حاموڕابی, ته‌ماشایه‌كی تره‌ بۆبینینی شته‌كان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و داهێنه‌ری یاسا له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست, ئۆریانووس له‌سه‌ده‌ی سێهه‌ممدا به‌ناوبانگترین یاساناسی رۆمانی بوو ده‌یگووت” قه‌یسه‌ر ته‌نها ده‌ستوری گه‌ره‌كه‌, له‌وكاته‌دا چالاكی سیاسیش هێجگار به‌رته‌سك بوو, ئه‌وه‌ بوو دواتر له‌سه‌ده‌ی چواره‌م رۆمانستان كرا به‌دوو پارچه‌وه‌, رۆمانی رۆژهه‌ڵات و رۆمانی رۆژئاوا, دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵیش واته‌ ساڵی 410 له‌لایه‌ن ئه‌لاریك شای گۆتێ‌, رۆژئاوا داگیركراو هه‌م له‌مێژوودا تۆماركرا و هه‌م له‌مێژووی بیری سیاسیشدا ئه‌نجامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو, دوای كێبه‌ركێه‌ك له‌نێوان ئاینی مه‌سیحی و جوله‌كه‌ واته‌ (ئیسرائیلیه‌كان), له‌سه‌ده‌ی چواره‌مدا گۆڕانكاریه‌كی گرنگ روویدا, مه‌سیحایه‌تی كرا به‌ئاینی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی رۆمانی, ئیتر رۆما نه‌ك هه‌ر رێگه‌ی ده‌دا به‌دینی مه‌سیحی به‌ڵكو پشتگیریشی ده‌كرد، ئه‌مه‌ بۆ تێڕوانینی ماركس مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌چه‌یی بوو تاكو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ تیۆره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ دابنێ‌ كه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینی مه‌سیحی هاتۆته‌ ئاراوه‌، یاساش كه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایین بوو، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌و پێوه‌ره‌ ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و میتافیزیكیانه‌ زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر گوتاری دادوه‌ری ده‌وڵه‌ت، بۆیه‌ مه‌سه‌له‌ی موناقه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایین چ رۆڵێكی له‌سه‌ر بونیاتنانی بنچینه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێگه‌ و پایه‌یه‌كی به‌هێزی سه‌قفی سیستمی ده‌وڵه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ بوو بۆیه‌ كاری زیاتر له‌سه‌ر كراوه‌ وه‌كو سه‌ر خان و ژێر خانیش.

ئاین و میتافیزیكا
به‌رله‌وه‌ی ئاین بنچینه‌یه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه‌ دابمه‌زرێنێ‌, تێڕامانه‌ میتافیزیكیه‌كان به‌جێگای یاسا وه‌ڵامی پرسیاره‌ هه‌مه‌جۆه‌كانی وه‌كو وه‌زیفه‌یه‌ك وه‌رگرتبوو, ئه‌م تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌یه‌ بۆ میتافیزیكا، كارێكی كرد كه‌ئاین ده‌مارگیریه‌كی به‌كۆمه‌ڵ دروست بكات و دیارده‌كان به‌و تێڕوانینه‌ ته‌ماشا بكرێت, به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاینانه‌ی كه‌ به‌هێز قه‌ڵه‌مڕه‌ویان وه‌ده‌ستهێناوه‌ له‌مێژوودا, به‌م جۆره‌ هه‌ندێك جار ناهه‌قی ده‌خه‌ینه‌ پاڵ به‌شێك له‌ئاینه‌كان و ده‌یانلكێنین به‌خوداوه‌نده‌وه‌, چونكه‌ باوه‌ڕی دیكه‌ هه‌ن جگه‌ له‌ئاینی تر مه‌سه‌له‌ی خودا بونی هه‌یه‌ تێیدا، له‌كاتێكدا ئاینه‌كانی وه‌كی (بوزی و تاوی و كۆنفۆشیۆسی) له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و نموونه‌ی باڵادا تێڕامانه‌كانی پێشكه‌ش كردووه‌ دووره‌ له‌گوتاری رادیكاڵی و توندڕه‌وی له‌شێوه‌ی خوداپه‌رستی و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر گوتاری كۆمه‌ڵایه‌تی.

ده‌ركه‌وتنی یاسا گه‌لێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌ ئاینیه‌كان, له‌وسه‌رده‌مانه‌دا هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ حوكمڕانێتی فیرعه‌ونی و ئیمبراتۆریه‌تی ئاشوری و بابلیه‌كان و دواتریش ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت وه‌كو قه‌واره‌ گه‌شه‌یان كرد, له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی عه‌قڵی مرۆڤدا شێوه‌یه‌كی زاستی به‌خۆوه‌گرت كه‌ پێشتر ته‌نها رێوڕه‌سمێكی مۆڕاڵی بووه‌ و هیچی تر, ئاینیش وه‌كو ده‌قێكی شه‌رعی بۆبه‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حوكمڕانی كردنی خه‌ڵك, لایه‌نێكی تری مێژوویی یاسایی كه‌له‌كۆمه‌ڵگا كۆنه‌كاندا سیستمی فره‌خودایی و جۆرێك له‌كاریزمای خوڵقاند وه‌كو په‌یامبه‌ری به‌خۆیه‌وه‌ بینی بوو, گوتارێكی فه‌رز كرد به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌ جێگه‌یه‌كی بۆ جیاوازیه‌كانی دیكه‌ی ئایین و ئاینزایی نه‌هێشته‌وه‌، هه‌رچی بابه‌تی فره‌خوداییه‌ كه‌ له‌یۆنانی كۆندا بڕوایان پێی هه‌بوو ( خودای جوانی و ئاشتی و جه‌نگ و خوای شه‌راب و هتد) تێگه‌یشتنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بوو, به‌ڵام (سوقرات) وه‌كو شاره‌زا و رۆشنبیرێكی ئه‌سینا ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌هه‌ڵه‌ له‌قه‌ڵه‌مداو خه‌ڵكی ئه‌سیناش به‌ڕاستیان ده‌زانی كه‌ دواتر بوو به‌ئه‌فسانه‌و فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی و ئه‌زموونی لێوه‌رگیرا. هه‌ڵبه‌ت به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ كۆنه‌كان به‌بۆچوونی كۆمه‌ڵناسێكی وه‌كو (پیه‌ر بۆردیار) كۆمه‌ڵگه‌ی ترادیسیۆنه‌ مێژووییه‌كان نه‌بوو, ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌بوو ته‌نها ئه‌فسانه‌ بوو, دواتریش بوو به‌فكر و فه‌لسه‌فه‌ی سایكۆلۆژیا كه‌ڵك له‌ئه‌فسانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی زمانێكی خوازراوه‌. ئه‌م نموونه‌یه‌ له‌فره‌خودایی له‌مێژوو و كولتوری ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیاشدا هه‌مان بیركردنه‌وه‌ بوو بۆ لاهووت.

هه‌رچی كاریزمایه‌ واته‌ (به‌بت كردن) بتێك كه‌له‌ژیاندا ده‌په‌رسترێت بۆ زه‌مه‌نێك درێژه‌ی كێشا. ئه‌گه‌رچی به‌پێی قسه‌ی مێژوونوس و ئینترۆپۆلۆژیسته‌كان كاریزما هه‌ر هه‌بووه‌ و له‌سه‌رده‌می ئیمبراتۆڕه‌كانه‌وه‌ له‌رێگای هێزه‌وه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌، به‌ڵام دواتر له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سایكۆلۆژیه‌تی ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌و له‌سه‌ده‌كانی ئه‌م دواییه‌شدا ده‌ركه‌وتنی كه‌سانی وه‌كی ناپلیۆن و هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی و ستالین و دواین كه‌سیش سه‌دام حوسێن ره‌نگی دایه‌وه‌ و نمونه‌ی كاریزمای نوێی سه‌رده‌می پێ ئاشناكردین. ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌ جیاوازانه‌یه‌ كه‌له‌ئاینه‌كانی تر سه‌باره‌ت به‌فه‌رهه‌نگ, یاسا, سیاسه‌ت و هتد. كه‌ له‌سه‌رده‌می خۆیدا رۆشنبیریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بووه‌و دواتریش وه‌كی یاسایه‌ك چاوی لێكراوه‌, نموونه‌یه‌كی زیندووی مێژووی نوێیه‌ كه‌خودی مێژوو ده‌توانێ‌ به‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌دا زاڵ بێت كه‌ ئه‌گه‌ر خراپیش كه‌ڵكی له‌ئاین وه‌رگرتبێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ نه‌یتوانی به‌شێكی گه‌وره‌ له‌فه‌زای ئاین بخزێنێته‌ نێو گوتاری سیاسیه‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ كه‌ هه‌ندێ‌ بۆ هه‌ڵخڕاندنی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ك پێكردن بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵات كه‌ڵكی له‌ئاین وه‌رگرتووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ موناقه‌شه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاین و خوداو ئیدیۆلۆژیا و یاسا.

لێره‌ به‌دواوه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م دوو بۆچونی جیاواز له‌بیركردنه‌وه‌ی (ئه‌ریك فرۆم) ه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م كه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و چه‌مكانه‌دایه‌, فرۆم له‌لایه‌ك پێی وایه‌, مرۆڤ ئازاده‌ له‌هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی باڵا و له‌لایه‌كی تر پێی وایه‌ مرۆڤ ناچاره‌ باوه‌ڕی به‌نموونه‌ی باڵا هه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی من له‌وه‌یه‌ كه‌ باب مه‌زنی و دروست كردنی بابی رۆحی, جۆرێكه‌ له‌ئاینی خێڵه‌كی یه‌ به‌بێ‌ تێكست و پرنسیپ و ئۆرگان و جومگه‌ ئاینیه‌كان, لێره‌وه‌ پرسیارگه‌لێكی وه‌كی ئه‌وه‌ی كه‌ئایا مرۆڤ له‌توانایدا هه‌یه‌ به‌بێ‌ خوداو به‌بێ‌ ئاین بژی؟ ئایا چ جۆره‌ خودایه‌ك ده‌په‌رستێ‌؟ چ شتێك ئاین و مێژوو و شارستانیه‌ت گرێده‌دات به‌یه‌كه‌وه‌؟ ئایا ئیدیۆلۆژیا به‌جێگای خوداو ئاین كاری كردووه‌؟ ئایا چه‌مكی ئاین و خودا چۆن به‌جێگای یاسا ناكۆكه‌كانی سه‌رزه‌مین و مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌ور ده‌بینن؟ ئه‌م پرسیارانه‌ كه‌ له‌خوێندنه‌وه‌ی ماتریالیزمیدا بۆ فكری به‌شه‌ر له‌مه‌ودای نووسین و چیرۆكه‌ هه‌ڵبه‌سراوه‌كانی مێژوودا مه‌وجوده‌, وه‌ڵامیان هه‌یه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچونانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ بۆچوونه‌كانی فرۆمه‌وه‌ موناقه‌شه‌ هه‌ڵده‌گرن، هه‌ڵبه‌ت به‌پێی ماركس وه‌ڵامه‌كه‌ به‌ڵێیه‌، چۆن؟.

ماركس پرسیارێك ده‌كات، بۆچی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ‌ مه‌سیحیه‌ت وه‌كو ئاینی بنچینه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ قه‌بوڵ بكات و ئه‌وانی تر نه‌خێر و خه‌ڵكیش تاڕاده‌یه‌ك قه‌بوڵی بكه‌ن؟، كه‌واته‌ خه‌ڵك له‌ژێر كاریگه‌ری سته‌می ده‌سه‌ڵاتی دیار و نادیار ئاین په‌رستن، ئه‌گه‌رنا ده‌توانن به‌بێ‌ ئایین بژین، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئامریكا به‌شی زۆری خه‌ڵك بێ‌ ئاینن و هیچ كێشه‌یه‌ك و كه‌لێنێك نه‌بۆ ژیات نه‌ بۆ ده‌ستووری ده‌وڵه‌ت نه‌هاتۆته‌ پێش، هه‌ربۆیه‌ له‌شوێنێكی تر ده‌ڵێ‌ كه‌ ئاینی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان مه‌سیحییه‌، مه‌سه‌له‌كه‌ ئابورییه‌ و هیچی تر نییه‌، ئه‌گه‌ر ئاینێكی تریش بوایه‌ هه‌ر واده‌بوو، بۆیه‌ ئاین لێره‌دا ده‌سه‌ڵاته‌ و ده‌سه‌ڵاتیش ئایین.

ماركس له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی بڕۆنۆ باویه‌ر كه‌ كتێبی (ده‌رباره‌ی پرسی جوله‌كه‌) نووسی و له‌وێدا كێشه‌ی ئایینی مه‌سیحی و جوله‌كه‌ شیده‌كاته‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت وه‌كو به‌رپرسیاری یه‌كه‌م داده‌نێت، ده‌ڵێ‌” ده‌وڵه‌تی مه‌سیحی ته‌نها مافی تایبه‌ت (ئیمتیاز) ده‌ناسێت، له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا جوله‌كه‌كان مافی تایبه‌تی جوله‌كه‌بوونیان هه‌یه‌، ئه‌وان وه‌ك جوله‌كه‌ مافیان مافیان هه‌یه‌، كه‌چی مه‌سیحییه‌كان له‌م مافه‌ بێبه‌شن، باشه‌ ئه‌ی بۆچی داوای مافێك ده‌كه‌ن كه‌ مه‌سیحییان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام خۆیان نیانه‌؟. چونكه‌ جوله‌كه‌كان به‌ داواكردنی ئازادی ده‌یانه‌وێ‌ ده‌وڵه‌تی مه‌سیحی ده‌ست له‌ ده‌مارگیری ئاینی هه‌ڵگرێت، به‌ڵام ئایا جوله‌كه‌كان خۆیان ده‌ست له‌ ده‌مارگیرییه‌ ئاینییه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن، ئایا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ داوا له‌ ئه‌وانی دیكه‌ بكه‌ن واز له‌ ئایینه‌كه‌ی خۆیان بهێنن.؟.” . (2).

به‌ بڕوای باویه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌سیحی ناتوانێ‌ به‌و سروشته‌ی خۆیه‌وه‌ جوله‌كه‌كان ئازاد بكات. بۆیه‌ جوله‌كه‌كانیش هه‌مان ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ جه‌وهه‌ری ئاین كه‌ تۆڵه‌ی له‌ به‌رامبه‌ری له‌رێگه‌ی ده‌زگاكانمی ئاینییه‌وه‌ له‌وانی تر ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی مافی تایبه‌ت كه‌ به‌ حیساب ئیمتیازه‌، خراپترین ره‌فتاری سیاسی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌، ئه‌م عاه‌ده‌ته‌ سیاسیه‌ له‌گه‌ڵ داگیركردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات، له‌ حكومه‌ت و ره‌فتاری سیاسیدا ره‌نگیدایه‌وه‌ و ئیسلام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ی ئایین و كولتوور و مه‌زهه‌به‌كاندا هه‌مان ره‌فتاری كرد.

رێگایه‌كی راسته‌خۆ

تێبینی یه‌كه‌م: ره‌نگه‌ هه‌ندێ‌ جار به‌ئاگاو به‌بێ‌ ئاگا, وه‌ختێ‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئایین و خودا ده‌كه‌ین كه‌ دواجار ده‌بێته‌ ئیدیۆلۆژیا, به‌رگری له‌مێژوو بكه‌ین, مێژوویه‌ك كه‌ نووسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعیی سه‌رده‌مه‌كه‌دا دوو وێنه‌ی ته‌واو جیاوازه‌, ئه‌مه‌ ده‌ڵێم مه‌به‌ستمه‌ ئه‌و كاریكاتۆره‌ ئاشكرا بكه‌م كه‌ بۆته‌ ماڵ به‌سه‌ر مێژووی مرۆڤه‌وه‌, ئه‌وه‌تا “هه‌موو روداوو و كه‌سایه‌تیه‌كانی ناومێژوو كه‌ به‌ده‌ر ده‌كه‌ون, جارێك تراژیدیان و جارێكی تر ده‌بن به‌كۆمیدیا و مه‌سخه‌ره‌, له‌فه‌ڕانسه‌ی كۆن سیستمی حوكمرانی به‌و شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌نموونه‌كانی, كۆسدێر به‌جێی دانتۆن و لویس پلان (1813_1882) به‌جێگای رۆبسپێر حوكمرانی ده‌سه‌ڵاتیان كردووه‌, كتێبێكی نوسیوه‌ به‌ناوی (رێكخستنی كار) له‌وكتێبه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات ئازادی و تاكگه‌رایی كه‌ به‌شێك له‌پێشه‌نگه‌كانی شۆڕشی فه‌رانسی بانگه‌وازیان بۆده‌كرد, جگه‌ له‌درۆیه‌كی گه‌وره‌ هیچی تر نه‌بووه‌, ئه‌و ده‌ڵێ‌” ته‌نها حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ده‌ست له‌كاری رێكخراوه‌یی و سه‌ندیكاكان وه‌ربدات و كرێكار هان بده‌ن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی كار” پلان له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته‌ی موناقه‌شه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ساڵه‌كانی 1793_1795 تاساڵه‌كانی 1847_1851 واته‌ نزیك به‌سه‌ده‌یه‌ك سیستمی حوكمڕانی, سیستمێكی میراتگری جێكه‌وته‌ بوو, كوڕی برا ده‌بوو به‌حاكم و به‌جێگای ده‌سه‌ڵاتدارێتی مام داده‌نران” (3 )

بۆ یه‌كه‌م جار مێژوونوسان له‌سه‌رده‌می رێنیسانس ئه‌م مێژووه‌یان به‌پێی قۆناغه‌كان دابه‌شده‌كرد, ئیتر زاراوه‌ی سه‌ده‌ ناوه‌نجیه‌كانیان وه‌كو زاراوه‌یه‌ك, بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌كارهێنا, كه‌چی به‌رله‌وان مێژووناسان بۆ ئه‌وه‌ ده‌یاننوسی كه‌ ڕوداوێك, یان ژیانی سه‌ردارێك بنووسنه‌وه‌ كه‌به‌شێكی زۆریان پیاوانی كلێسا بوون ده‌یاننوسیه‌وه‌, كه‌چی ئه‌وانی مێژوویان وه‌كی زانست ده‌نوسیه‌وه‌, قه‌شه‌و كلێساییه‌كان ركیان لێده‌بوونه‌وه‌, باشترین نموونه‌شیان (ماكیاڤیلی) بوو له‌ 1469_1527 موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد سیاسه‌ت و مۆڕاڵ دووشتی جیاوازن, به‌پێچه‌وانه‌ی كانت كه‌ مۆڕاڵی ده‌به‌سته‌وه‌ به‌سیاسه‌ت, ئه‌و قسه‌ی له‌باره‌ی مۆڕاڵ و سیاسه‌ت كرد كه‌جیاوازیان هه‌یه‌, چونكه‌ ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانه‌ی ئه‌وكات مێژوویان ده‌نووسیه‌وه‌, به‌نیازبوون له‌رێگای مێژووی دروستكراوه‌وه‌ خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ رووی راستیه‌كانیان ده‌شارده‌وه‌, ئه‌و كاریكاتۆرانه‌ی كه‌ وێنه‌ی دروستی مێژوومان ده‌ده‌نێ‌, له‌هه‌لومه‌رجێكدا ده‌ركه‌وتن كه‌ خه‌ڵك هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌بوو خۆی مێژووی خۆی بنووسێته‌وه‌ كه‌ دواجار له‌پێدراوه‌ گشتیه‌كاندا ته‌نها ده‌بێته‌ گێڕانه‌وه‌ی رابردوو”(4).

نموونه‌یه‌كی تر كه‌له‌سه‌ده‌ی یازده‌دا ده‌ركه‌وت و دواتر له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا بوو به‌دیارده‌, ئه‌وه‌بوو كه‌ (پڕه‌نسیپ) واته‌ (بڕوا) گرێدرابوو به‌سه‌ده‌وه‌, نه‌ك گرێدانی سه‌ده‌ به‌پڕه‌نسیپه‌كانه‌وه‌, كه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكی تری بڕوا بون بوو به‌مێژوو، لێره‌وه‌ موناقه‌شه‌ كردن له‌سه‌ر ئاین وخوداو دواتریش هاتنی ئیدیۆلۆژیا به‌جێگای ئه‌و چه‌مكانه‌ كه‌من پێم وایه‌ ته‌نها به‌جوڵه‌ خستنی مێژووه‌, نه‌ك تێگه‌یشتن له‌خودی مێژوو وه‌كو خۆی, موناقه‌شه‌ كردنی تیۆر و ئیدیۆلۆژیایه‌ سه‌باره‌ت به‌ئاین وخودا, ئه‌م بۆچوونه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ بڕۆدۆن ده‌ڵێ‌ “به‌ڕاستی نازانین بڵێین له‌ناو شارستانیه‌ته‌كاندا شتێك هه‌یه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داو شتێكیش هه‌یه‌ به‌رهه‌مدێت, هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو شتێك كه‌ له‌كه‌وندا بوونی هه‌یه‌ نیازی به‌سه‌لماندن نیه‌” ماركس له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ‌ “به‌و پێیه‌ی كه‌تێگه‌یشتنی (بڕۆدۆن) بۆ مێژوو به‌و شكڵه‌یه‌و ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ دیارده‌ی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌ كه‌له‌لای ئاغا بڕۆدۆن شتێك نیه‌ ناوی مێژوو بێ‌”(5 ) .

له‌نامه‌یه‌كی دیكه‌یدا ماركس بۆ ج. ب. شفایتزر نووسیویه‌تی سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونه‌كانی بڕۆدۆن, ده‌ڵێ‌” ئه‌وه‌ی له‌نووسینه‌كانیدا خوێندمه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بڕۆدۆن به‌ سان سیمۆنه‌وه‌ وه‌كو په‌یوه‌ندی هێگڵه‌ بۆ فیورباخ, چونكه‌ ویستوویه‌تی پشت به‌ پنتێكی دیاری كراو ببه‌ستێت, دواتر دۆزیویه‌تیه‌وه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ویژدانی مه‌سیحیه‌تدا ناگونجێ‌, به‌ڵام ئه‌مه‌ خاڵێكی گرنگه‌ بۆ پێشكه‌وتنی ره‌خنه‌, وه‌كو ئه‌و شتانه‌ وایه‌ كه‌ هێگڵ له‌تاریكیدا جێیهێشت، بۆیه‌ بڕۆدۆن له‌فه‌یله‌سوفه‌كانی ئه‌ڵماندا، ته‌نها كانت ده‌ناسێ‌ هه‌ر له‌وێشه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆشی نازانێ‌ چی، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ‌ ” ماركس ده‌ڵێ‌ ئه‌و كاته‌ی له‌پاریس ده‌ژیام ساڵی 1844 له‌گه‌ڵ بڕۆدۆن یه‌كترمان ناسی, له‌موناقه‌شه‌كه‌ماندا تێگه‌یشتم كه‌ نه‌یتوانیوه‌ باش هێگڵ بخوێنێته‌وه‌, چونكه‌ زمانی ئه‌ڵمانی نه‌زانیوه‌ به‌باشی, ئه‌وكاته‌ش كه‌ كتێبی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژاری نووسی و قسه‌ له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئابوری ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات رێگای خۆی بۆ ئابوری دیالیكتیكی پێشكه‌ش بكات و فه‌لسه‌فه‌ی كانت به‌كار دێنێ‌, فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵیش وه‌كو هۆكارێك بۆ دیارده‌ناسی و كۆمه‌ڵناسی و فیورباخیش بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و ته‌كاموڵی ئابوری, هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ بیروڕا ئه‌به‌دیه‌كان و دواتر ده‌گاته‌ پنتێك كه‌ ئابوری بۆرژوازیه‌, ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ برۆدۆن ناتوانێ‌ چه‌مكی به‌های ماتریالی بگۆڕێ‌ و بگوازێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ شیگردنه‌وه‌یه‌كی تۆباوی و تیۆره‌كانی ریكاردۆدا، كۆی ده‌كاته‌وه‌ و به‌مه‌ش بڕدۆن خۆی گێل ده‌كات, چونكه‌ ده‌یه‌وێ‌ بگاته‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی, ئه‌وه‌ش كه‌وه‌كو دووفاقیه‌ك تێی كه‌وتووه‌, هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئایین و كه‌نیسه‌، ته‌نها بۆ ریفۆڕمی شاره‌كه‌ی بووه‌, ئه‌و نووسینه‌ش سه‌باره‌ت به‌كۆدێتا موغازه‌له‌ی لویس پۆناپارت ده‌كات و وای لێده‌كات له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كاندا رێك بكه‌وێت, ئه‌م دوو كتابه‌ش خراپترین كتێبی بڕۆدۆن بوون, ئه‌وه‌ش كه‌ بروسی قه‌بوڵ كردووه‌ له‌وه‌ هه‌ڵه‌ ترنیه‌ و ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌كتێبه‌كه‌ی نیكۆلانكۆ (تیۆری یاسا مه‌ده‌نیه‌كان) كتێبێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌” (6) له‌م موناقه‌شه‌یه‌ی ماركس له‌ته‌ك شفایتزه‌ر سه‌باره‌ت به‌برۆدۆن تێده‌گه‌ین كه‌نیازمان به‌وه‌ هه‌یه‌ زانستیانه‌تر چاو له‌مێژوو بكه‌ین له‌ڕاستیدا. “مرۆڤ ده‌توانێت له‌دوو لایه‌نه‌وه‌ بڕوانێته‌ مێژوو, مێژووی سروشت كه‌ناسراوه‌ به‌سروشت ناسی و مێژووی مرۆڤ كه‌ناسراوه‌ به‌ئینترۆپۆلۆژیا, وه‌ ئه‌م دوو مێژووه‌ به‌بێ‌ یه‌كتر ناكرێن و به‌ستراون به‌یه‌كه‌وه‌, له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌نزیكه‌ی ته‌واوی ئیدیۆلۆژیا, بریتیه‌ له‌تێگه‌یشتنی شێواو یادابڕانی ته‌واو له‌خودی ئه‌و شتانه‌ی كه‌بوون به‌ئیدیۆلۆژیا, ئه‌مه‌ش بۆخۆی یه‌كێكه‌ له‌لایه‌نه‌كانی مێژوو.
كه‌وابوو ئێمه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان راست كه‌ینه‌وه‌, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاتووین ناڕاسته‌وخۆ خه‌ریكین وه‌كی چۆن هه‌ڵه‌یه‌ك پێشتر كراوه‌ هه‌ر به‌و شكڵه‌ش نوێیانده‌كه‌ینه‌وه‌, به‌و مانایه‌ی ده‌مانه‌وێ‌ خۆمان رزگار بكه‌ین له‌ئایین و خودا, براوانه‌ كتێبی اگیاف ماركس .. جاك دریدا. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ جارێكی تر خۆمان گیرۆده‌ی هه‌مان مه‌عزه‌له‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌به‌شێكی زۆری ئیشكالیاتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی مرۆڤه‌ له‌ناو مێژوودا.

تێبینی دووه‌م: ره‌خنه‌گرتن له‌چه‌مكه‌كانی لاهوت و ئایین و خودا و ئاسمان، دواتر وه‌رگێڕانیان بۆ سه‌رزه‌وی و یاساو سیاسه‌ت, له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرن كه‌ مرۆڤ له‌ئه‌نجامی دووچار بوونی به‌رامبه‌ر هه‌ركام له‌و چه‌مكانه‌دا رووبه‌رووی پرسیاری جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه‌, له‌تواناشیدا هه‌یه‌ وه‌ڵامیان پێبداته‌وه‌, چونكه‌ به‌ده‌ر له‌و شڕۆڤه‌كردنه‌ی بۆ تواناكانی ده‌كرێ‌, سه‌رئه‌نجام مرۆڤ كائینێكی چالاكه‌ و له‌توانایدا هه‌یه‌ وه‌ڵامی ماتریالی و سۆسیۆلۆژی و هونه‌ری به‌جیا له‌وانی دی بداته‌وه‌ كه‌ ئیدیۆلۆژیا كردوونی به‌ئایین و واعیزێك وه‌كی نموونه‌یه‌كی باڵا ده‌ركه‌وتووه‌ و هاتووه‌خودایه‌تی پێوه‌كردووه‌ و خراپ كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه‌, بۆ نموونه‌ “ده‌توانین له‌بری ئه‌وه‌ی موناقه‌شه‌ی ئه‌و شتانه‌ بكه‌ین كه‌له‌كه‌وندا هه‌یه‌ و له‌بازنه‌ی خۆیاندا دیالكتیكین, پێویسته‌ موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ چۆن ره‌خنه‌ گرتن له‌ئاسمان بگوازینه‌وه‌ بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌و سیستمانه‌ی كه‌له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڕێوه‌ده‌چن”(7).
یان وردتر بڵێین كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وانه‌ش كه‌ مێژوو وه‌كی چیرۆك بۆمانی ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین و كێشه‌ی ئینسانیش له‌سه‌ر زه‌ویه‌ نه‌ك ئاسمان, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م راستیه‌ له‌زانستی فیزیادا ئاسان كراوه‌ته‌وه‌”له‌بواری فه‌له‌كناسی و فیزیاو بایلۆژیدا, ئه‌مانه‌ هیچیان ئه‌و هه‌ستیاریه‌ گه‌وره‌یه‌یان له‌دژی تیۆره‌ی په‌ره‌سندن نه‌شارده‌وه‌, زانایانی فیزیاو فه‌له‌كناسی نه‌یانتوانی خۆیان له‌فه‌لسه‌فه‌ی لاهووتی رزگار بكه‌ن” (8). وه‌ختێ‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ئاین ته‌رجه‌مه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ره‌خنه‌ له‌یاسا, مه‌به‌ست له‌وه‌نیه‌ كه‌ ئاین ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌, یاخوود ئاین ساده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌, به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ كه‌ ئاین بۆ سه‌رده‌می خۆی به‌شێك بووه‌ له‌سیاسه‌ت و كارگێری له‌بواره‌كانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وفه‌رهه‌نگه‌ گشتیه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئاڕاسته‌ ده‌كرد, وه‌كی یاسای ژێرخان و سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌و سیستمی ئابوری و ده‌زگا فكری و سیاسیه‌كان و شه‌رعیه‌ت پێدانی ده‌سه‌ڵات كه‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ر یه‌ك له‌شوێنی خۆیدا كاری پیَِده‌كرد و پایه‌كانی خۆی پێڕاده‌گرت.

ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی تر وه‌ربگرین له‌باره‌ی ده‌وری لاهوت له‌دروست كردنی شارستانیه‌ته‌كان, ئه‌وه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ مرۆڤ له‌ته‌ماشا كردنی بۆ ئاین و فه‌لسه‌فه‌ و شرۆڤه‌ كردنی ئه‌فسانه‌, ده‌بینین جۆریك له‌تێكه‌ڵاوكردن هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو چه‌مكه‌, واته‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ له‌مێژووداو كاریگه‌یه‌كی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر خۆی داناوه‌, به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ئاگاهانه‌ بێت یان نا, ئه‌وه‌ش كه‌ په‌یوندی به‌ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌وه‌یه‌ به‌لاوه‌ نراوه‌, ئه‌مه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی له‌شێوازی جۆراوجۆردا دۆگما كردووه‌ و جارێكی تر له‌سه‌ر زه‌ینی خۆی سنوورداری كردووه‌ و ناوی ناوه‌ شارستانیه‌ت, ئیشكالیاتی بۆ فه‌لسه‌فه‌ش خوڵقاندووه‌.

مه‌به‌ستی من له‌و تێكه‌ڵاویه‌ ئه‌وه‌یه‌ گرێدانیه‌تی پێكه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو باره‌كاندا شتی وه‌های خوڵقاندووه‌ وه‌كی خورافه‌ و جۆره‌كانی تری ئه‌م لایه‌نه‌ ئه‌مه‌له‌لایه‌ك, زۆر جار له‌ژیر كاریگه‌ری ئاینه‌كان و ئاینی مه‌سیحی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ترس په‌ڕه‌گرتووی ده‌مامكه‌ ئیدیۆلۆژیه‌كانه‌ له‌لایه‌كی تر, هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌یۆنانی گریكدا كه‌سایه‌تی (مادۆس) وه‌كی ره‌مزێكی ترسناك چاولێكراوه‌, هۆكه‌شی ئه‌وه‌بوو كه‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكات له‌و بواره‌دا كه‌درێژه‌ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌دا, چونكی كه‌ڵكی له‌و ترسه‌ ده‌بینی كه‌ میتۆلۆژیا له‌ناو ئایندا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرد, له‌لایه‌كی تریش واقیع وه‌كی شتێكی چه‌سپاو زانیاریه‌كانی به‌هه‌ڵواسراوی هێشتبۆوه‌ كه‌ دواتر ده‌بوو به‌فه‌لسه‌فه‌ و به‌شێك له‌شارستانیه‌ته‌كان.

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ته‌ندروست ترین تێگه‌یشتن بێت كه‌ ترس شارستانیه‌تی درووست كردووه‌, به‌وپێیه‌ی كه‌ مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كانی تری مه‌خلوق نه‌یتوانیوه‌تی به‌ته‌نها بژی, واته‌ له‌ترسی ئاژه‌ڵ و جۆره‌ دڕنده‌كانی تر هه‌وڵی جدی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ به‌كۆمه‌ڵ بژی و دواتر ببێت به‌كۆمه‌ڵگه‌, ده‌توانین نمونه‌ی ئه‌و دورگانه‌ وه‌ربگرین كه‌ تاكو ئێستا ژیانی تێدانیه‌, وه‌ئه‌گه‌ر دورگه‌یه‌كیش ئاوه‌دانكرابێته‌وه‌ جۆرێكی تری ململانێی نێوان قه‌بیله‌و مه‌زهه‌به‌كان بووه‌ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌كانی سروشتدا كه‌ به‌لۆژیكی مرۆڤ، هۆكاری ئه‌و ململانێیه‌ دوالیزمی خێرو شه‌ڕه‌, جا چ ئه‌م لۆژیكه‌ زانستی و واقعی بێت, یاخود وه‌هم وخورافه‌ بێ‌. “سه‌دان ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كاندا كه‌ زانست به‌و راده‌یه‌ی وه‌كی ئێستا ته‌واو بواره‌كانی گرتۆته‌وه‌ وه‌ها نه‌بوو, له‌جیاتی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی و مه‌زهه‌ب په‌رستی و جۆره‌كانی تری په‌رستن كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی پێكده‌هێنا, به‌جۆرێكی تر شارستانیه‌تی ره‌واج پێده‌دا وه‌كی سیستمی كۆیله‌داری, ئه‌و كات ركابه‌ری هێزه‌كان هۆكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌یان نه‌بوو بۆ ململانێ‌, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كێشه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی مرۆڤ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و دژواریه‌ بوو كه‌ به‌ناچار كێبه‌ركێی تێدا ئه‌نجامده‌درا ئه‌ویش نه‌ژاد په‌رستی و ره‌گه‌زپه‌رستی بوو كه‌ دواجار مه‌زهه‌ب هات و به‌جێگای ئه‌مانه‌ كێبه‌ركێكه‌ی گواسته‌وه‌ بۆ ناو ئاین و بووبه‌ به‌شێك له‌شارستانیه‌ت, به‌عینوانی ئه‌وه‌ی كه‌ ئینسان ده‌بێت به‌یه‌كسان به‌شداری ژیان بكات” (9)

له‌كه‌نار هه‌ر میتۆلۆژیایه‌كه‌وه‌ جۆرێك له‌خوداوه‌ند خوڵقێنران و شكۆدار كران و مرۆڤ كۆیله‌یه‌تی خۆی پێسپارد, ئه‌م كۆیلایه‌تیه‌ كه‌له‌ئه‌زه‌لدا شان و شكۆی سیستمه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی مێژووی پێ‌ به‌هێزكرد و تاجی سه‌ری سوڵتانه‌كانی ره‌ونه‌قدارتر كرد, له‌كه‌ڵ ئاڵوگۆڕی سیستمه‌كاندا تاده‌هات له‌گه‌شه‌و هه‌ڵداندا بوو, نموونه‌ی حوكمڕانی سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌كان باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یه‌ كه‌ به‌میتۆلۆژیا ناسراوه‌, ده‌وڵه‌ت به‌جێگای خوداوه‌ند كاری كردووه‌, له‌ناو ئه‌مانه‌شدا ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گروپه‌كانی تری كۆمه‌ڵ, شته‌كانیان وه‌كی خۆیان به‌بچوكی بینیوه‌و یه‌ك ره‌هه‌ندیان داوه‌تێ‌, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی كه‌ من مه‌به‌ستمه‌ له‌گه‌ڵ سیستمه‌كانی كه‌وندا ئه‌گه‌ر به‌بیركردنه‌وه‌ی فیزیكی ته‌ماشا بكه‌ین, تێگه‌یشتنێكی دروست نییه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنیشی له‌گێلێتی به‌ولاوه‌ شتێكی تر نییه‌, چونكی سیاسه‌ت كردن له‌ناو ئایندا شتێكه‌، خودا په‌رستیش له‌باری فه‌لسه‌فه‌ی لاهوتیه‌وه‌ شتێكی تر پێشكه‌ش ده‌كات.

تێبینی سێیه‌م:

بیركردنه‌وه‌ له‌ناكۆكیه‌كانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و نه‌هێشتنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و بنده‌ست, یه‌كێك له‌هه‌وڵه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ماركس بوو بۆ مرۆناسی و ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ پێشنیاری كرد و شۆڕشی بۆ كرا، هه‌ر ئه‌م تێزه‌ش بوو كه‌ دواجار هه‌م له‌ مه‌جه‌ڕستان شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كرا و دواتریش لینین له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م تێزه‌ی ماركس بوو كه‌ واقیعیانه‌ بیری كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌سته‌كانه‌وه‌، به‌ ئازادیی و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان زانی و كتێبێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیوه‌ كه‌ ئێستا وه‌كو تێكستێكی كراوه‌ و به‌رنامه‌یه‌كی كارای سیاسی كاری پێده‌كرێت و سه‌رچاوه‌ی ئاكادیمیشه‌، دوای ئه‌ویش بیرمه‌ندێكی وه‌كو پۆڵسویزی له‌باره‌ی ناسیونالیزمی سۆسیالیستیه‌وه‌ كتێبێك ده‌نووسێت و باس له‌ خۆشگوزه‌رانی دجه‌كات بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سته‌بژێری ناسیونالیست و لۆبی نه‌ته‌وه‌وه‌ مافه‌ سیاسیه‌كان به‌ده‌ست دێت و دواجار خۆشگوزه‌رانی له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، ئه‌م لافیته‌یه‌ ده‌بێته‌ ویستی گشتی ..

جیاوازی نێوان فه‌رده‌كان و شێوه‌ی ئاڵوگۆڕ و گه‌شه‌ی به‌رهه‌م, واقعیه‌تێكی مێژوویی و گرنگیه‌كی ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه‌ كه‌ ناوی خێزانه‌, لێره‌وه‌ میرات و په‌یوه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان وه‌كی چالاكیه‌كی مرۆڤ كه‌له‌پڕۆسه‌یه‌كی مێژووییدا وێنه‌یه‌كی جیاوازمان ده‌داتێ‌ له‌به‌رامبه‌ر ژیانی ئاژه‌ڵ.
سه‌باره‌ت به‌بڕوابوون و باوه‌ڕی عه‌قڵانی له‌خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ له‌دواپله‌ی به‌هێزیدایه‌, توانای عه‌قڵێكی ره‌ها ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ خۆیه‌تی. ئه‌زموونی ئاین و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتگه‌ری ئاین كه‌ خوداوه‌ندكراوه‌ به‌سزاده‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌ جۆرێك له‌پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤ درووست ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌, ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ ناچار ده‌كات به‌پێی ئاینێك كه‌ ده‌وڵه‌ت ئیلهامی لێوه‌رگرتووه‌, ده‌بێ‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی ده‌سه‌ڵات بێت, نێگه‌تیڤه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئایین وه‌كی تێگه‌شتنێكی رۆحانیه‌ و په‌یوه‌ندی به‌نموونه‌ی باڵاوه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی ئه‌قڵی مرۆڤه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كی واقیع ته‌ماشای بكه‌ین شتێكی پۆزه‌تیڤه‌.

هه‌ڵبه‌ت فرۆم پێی وایه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه‌ ئاینه‌ جۆراو جۆره‌كان دروست ده‌كات له‌وان پێكهاتووه‌ و به‌رهه‌مهێنه‌ری بیری مرۆڤه‌, مرۆڤی مشه‌خۆرو ئاماده‌ كه‌ له‌كرداره‌كانیاندا له‌ژیانی واقیعی ره‌نگده‌داته‌وه‌ و له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌بینرێ‌, ئه‌و مرۆڤه‌ش كه‌ به‌بێ‌ ئایین و له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌هم, خودا په‌رستی وه‌ك حاڵه‌تی رۆحانی ته‌ماشا ده‌كات و جودای ناكاته‌وه‌ و هه‌ردوو نموونه‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كات

گۆڕینێكی ناڕاسته‌وخۆ ….

مادام به‌گشتی بڕوامان به‌وه‌ هێناوه‌ كه‌شته‌كان له‌ئاڵوگۆڕدان و دیالكتیكین, ده‌بێ‌ بڕواشمان به‌وه‌ هه‌بێ‌ كه‌ یاساكانیش له‌گۆڕاندان, له‌یاسای مه‌ده‌نیدا په‌یوه‌ندیه‌كانی خاوه‌ندارێتی وه‌كی ئه‌نجامی ئیراده‌ی گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت, خودی مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی شت و مه‌ك له‌لایه‌كه‌وه‌، واقیعه‌تیش كه‌ خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌ته‌واوه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌, به‌یانكه‌ری ئه‌و وه‌همه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی تایبه‌تی, واته‌ به‌كارهێنانی ئاره‌زووانه‌ی شتێك راوه‌ستاوه‌, به‌كرده‌وه‌ش هه‌ر به‌وجۆره‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تن و ده‌یه‌وێت خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی له‌ئه‌نجامدا مافی كه‌ڵك وه‌رگرتنه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ ده‌ست ئه‌وانی تره‌وه‌, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مافی به‌كارهێنانه‌ رێگری ئابورییه‌كی ته‌واوی دیاریكراوی ده‌بێت كه‌ له‌مه‌به‌ستی یه‌كه‌مدا وێنا كراوه‌, چونكی له‌ڕاستیدا ئه‌و شته‌ ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا له‌په‌یوه‌ند به‌ئیراده‌ی ئه‌وه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت، كه‌واته‌ له‌بنه‌چه‌وه‌ هیچ نییه‌, به‌ڵكو به‌ته‌نیا ئاڵوگۆڕو سه‌ربه‌خۆ له‌یاسادا وایه‌ كه‌ ده‌گۆڕێت, به‌م شێوه‌یه‌ش یاساكان دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر كایه‌كاندا كه‌ ماركس له‌ماتریالیزمی دیالكتیكدا سێ‌ یاسای وه‌كو بنچینه‌ دیاری كردووه‌.

ماركس لێره‌دا پێی وابوو شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌توانێت گه‌شه‌ی فكری و سیاسی دیاری بكات, هه‌موو سیستمێكی نوێش هۆكاره‌كانی له‌ناوچوونی خۆی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌, هێزه‌ دژه‌كانیش ده‌كه‌ونه‌ ململانێ‌ له‌گه‌ڵیدا كه‌له‌یاساكانیشدا سیستمه‌كان له‌خۆ نوێكردنه‌وه‌دا ده‌بن، ئه‌مه‌ به‌شێك له‌ ئایدیایه‌ كه‌ به‌ناوی حه‌تمیه‌تی مێژوویی بۆ سه‌رمایه‌داری پێشبینی ده‌كرد.

یه‌كه‌م: یاسای دژه‌كان و ململانێی نێوانه‌كانیان: ئه‌م یاسایه‌ ئه‌وه‌ به‌یان ده‌كات كه‌ دیارده‌كان وشته‌ دژبه‌یه‌كه‌كان پێكه‌وه‌ نایانكرێت , به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ناویان ده‌بات. نموونه‌ی ململانێی چینه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌م یاسایه‌یه‌
دووه‌م: یاسای وه‌ڕگه‌ڕان له‌چه‌ندایه‌تیه‌وه‌ بۆ چۆنایه‌تی: ئه‌م یاسایه‌ پێی وایه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا چه‌ندایه‌تی پێش چۆنایه‌تی ده‌كه‌وێت, نموونه‌ش گۆڕانی شۆِرشه‌كانه‌, وه‌كو سه‌رمایه‌داری بۆ سۆسیالیسم , به‌ڵام سۆسیالیزم بۆ كۆمۆنیزم گۆڕانێكی كتوپڕ نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌سه‌ر خۆ ده‌بێت و مه‌رجه‌كه‌ش به‌ر له‌ شۆڕش ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ هه‌م هۆشیاربن به‌ گۆڕانه‌ چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌، هه‌م ئاشنایه‌تیان هه‌بێت له‌ ئاداهاتووی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ژیان له‌نێو هه‌موو كایه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌ی سۆسیالیزمه‌ی شۆڕشی ئۆكتوبه‌ری لینینی به‌سه‌ر نه‌یات كه‌ نیوه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ نه‌یانده‌زانی شۆڕش چی ده‌كات و داهاتوو چۆن ده‌بێت، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ به‌لشه‌فییه‌كاندا كۆك بوون له‌سه‌ر روخانی قه‌یسه‌ر و هیچی تر.

سێهه‌م: یاسای نه‌فی نه‌فی: واته‌ ره‌تكردنه‌وه‌, ئه‌م یاسایه‌ زیاتر پشت به‌جهانی ماتریالی ده‌به‌ستێت. سه‌لماندنیشی له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی قۆناغێك بۆقۆناغێكی تردا ده‌رده‌كه‌وێت. نموونه‌ش له‌ناوبردنی قۆناغی كۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ كۆیله‌داری و له‌كۆیله‌داریه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیش بۆ سه‌رمایه‌داری. پاشان سۆسیالیزمی.

هه‌ڵبه‌ت تاكو ئه‌وجێگایه‌ی كه‌ بنچینه‌كانی جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیزمی دیالكتیك, به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ رێچكه‌كانمان بۆ دیاری ده‌كات, دواتر له‌ورده‌كاریه‌كاندا یاسا گه‌لێكی تر به‌رهه‌مدێنێ‌ كه‌ بۆ رێكخستنی كارو باری ده‌وڵه‌ت و رێكخستن و بارهێنانی خه‌ڵك له‌سه‌ر شێوه‌ ژیانێكی سوننه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌م یاسانه‌ پێكدێن.

چواره‌م: یاسای كارو زێده‌بایی: جگه‌ له‌یاسای كار. زێده‌ بایی سیستمێكی ئاڵووێره‌ وه‌كو كاڵا هێزی كار پێشكه‌ش ده‌كات. له‌مه‌تن و ناواخنی ئه‌م پڕۆژه‌ یاساییه‌كه‌دا كه‌ڵك و قازانج به‌رهه‌مدێنێ‌, ئه‌م یاسایه‌ پانتاییه‌كی زۆری داگیركردووه‌ له‌نێو سیستمی كاری ده‌وڵه‌ت كه‌ ئیلهام له‌سیستمی سۆسیالیزمی وه‌رگیراوه‌ و وه‌ك شتێكیش شه‌رعیه‌تێكی وه‌رگرتووه‌, به‌ڵام نوسراو یاخود ده‌قێكی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌، جگه‌ له‌یاسای وه‌به‌رهێنانی سه‌روه‌تی كه‌ ئێستا بۆته‌ مۆدێل ی كاری سه‌رمایه‌گوزاری ده‌وڵه‌ت. تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م یاسایه‌ له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆشوێنێكی تر و له‌كارێكه‌وه‌ بۆكارێكی تر جیاوازی هه‌یه‌, به‌ڵكو پێشكه‌ش كردنی میتۆدێكه‌ له‌ناو یاسای كاردا كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌هێزی كارو په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌ گوزاریه‌وه‌, به‌م شێوه‌یه‌ش هێزی كار له‌ده‌ره‌وه‌ی سرووشتی خۆی, سیستمێكه‌ ده‌توێته‌وه‌و ده‌بێته‌ شتێكی نادیار.

پێنجه‌م: یاسای باج و سنوره‌كان: ئه‌م یاسایه‌ به‌پێی رێكه‌وتنێك له‌لایه‌ن سنووری جوگرافیای ده‌وڵه‌تانه‌وه‌ كه‌ دیاری كراوه‌ و له‌ڕووی بازرگانیه‌وه‌ ئاڵووێری كاڵا و پێداویستیه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت و گومرك كردنی كاڵاو شمه‌ك له‌رێگاكانی زه‌وی و ئاوو ئاسمانیه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێكن له‌داهاتی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك جاریش به‌پێی رێكه‌وتنێك لێبوردن بۆ ئاڵو وێره‌كان ده‌كرێت كه‌ به‌نه‌فعی ده‌وڵه‌ت خۆی ده‌بێت. هه‌ریه‌كێكیش له‌و هێڵانه‌ی دیاری كراوه‌ شێوازی باج ئه‌ستاندنی خۆی هه‌یه‌ كه‌ره‌نگه‌ ده‌وڵه‌ت له‌رێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ته‌ك ئه‌م جۆره‌ هێڵانه‌ بكات.

شه‌شه‌م: یاسای ماف و دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی : ئه‌م یاسا به‌رمه‌بنای پێناسه‌ی هاوڵاتی بوون و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌رك و ماف و دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و پاراستنی ژینگه‌یه‌, به‌شێك له‌مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانن كه‌ ماشین و كۆمپانیاكان هۆكاری سه‌ره‌كین تیایدا. ئه‌مه‌ تائه‌وكاته‌ی ماشینه‌كان هه‌ڵدانی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیبوو, به‌ڵام دواتر به‌گه‌شه‌ی ته‌كنۆلۆژیا له‌نێو چینه‌كانیشدا دوو جۆر چینی كرێكاری به‌رهه‌مهێنا. (كرێكاری یه‌خه‌ ره‌ش و كرێكاری یه‌خه‌ سپی) كرێكاری یه‌خه‌ ره‌ش ئه‌وانه‌ن كه‌ كاری ده‌ستی و تاقه‌ت پڕوكێن ده‌كه‌ن و سه‌عات كاریشیان زیاتره‌, هه‌رچی كرێكاری یه‌خه‌ سپیه‌ ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ته‌كنیكین و پسپۆڕی كارن و به‌ ئامێری پێشكه‌وتوو و به‌ كۆمپیوته‌ر مامه‌ڵه‌ له‌ته‌ك كاردا ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌نێو سیستمی ته‌كنۆكراتیدا كارده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ مشه‌خۆری بێ‌ به‌رهه‌م, دواتر ده‌بێته‌ مایه‌ی بێكاری له‌ریزی كرێكاراندا. دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیش . ئه‌ومافه‌یه‌ له‌بری سۆسیالیزم جۆرێك له‌هاوكاری كردنی ژیانی ژنان و منداڵان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ رۆژئاوا به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌كان سۆسیال وه‌كو سیستم به‌كار ده‌هێنن و به‌شێكه‌ له‌ خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌گبه‌تی به‌دواوه‌یه‌ چونكه‌ سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ گشه‌ه‌ سه‌ندنی خۆیدا، زیاتر له‌و سۆسیاله‌ له‌ تاقه‌تی ئینسان وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به‌ كۆیله‌ی كار و خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌ناوی ئیسنانیه‌ته‌وه‌، هێشتا سیحری ئه‌م سیاسه‌ته‌ ئابورییه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌ له‌ رۆژئاوا كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا روونتر ده‌بێته‌وه‌.

حه‌وته‌م: یاسای په‌روه‌رده‌و فێركردن: ئه‌م یاسایه‌ زانستیانه‌ و له‌چوارچێوه‌ی میتۆدو سیستمێكه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت كه‌حكومه‌ت له‌خۆبه‌رهه‌مدان خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌دا جێگیری ده‌كات و وه‌كی ده‌زگایه‌ك و كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌سوود وه‌رگرتن له‌كولتوور و ئایین و مێژوو ته‌ماشای ده‌كات و كه‌ڵكی لێوه‌ر ده‌گرێت.

هه‌شته‌م: یاسای دادو باری كه‌س: ئه‌م یاسایه‌ بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌پێی ده‌ستورێك جێگیر و دادگایی كردنی تاوانكار و چاره‌سه‌ره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵ و …هتد كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی به‌دامه‌زراوه‌ی خێزان داوه‌ و هه‌رچی زیاتر ده‌ستی پێوه‌ده‌گرێ‌. ئه‌مه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی راگرتنی به‌ڵانسێكه‌ له‌نێوان ئایدیاكان و مافه‌كان
نۆیه‌م: یاسای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌قه‌كانی بواری كارگێڕی و پارله‌مان و خودی دادگاشه‌وه‌یه‌. جارێكی تر ده‌وڵه‌ت ئارایش ده‌كاته‌وه‌ و ره‌نگده‌داته‌وه‌ له‌دامه‌زراندنی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسا بنچینه‌ییه‌كان و سیستمه‌ سیاسیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌كی دیموكراسی و فیدرالی و كۆنفیدرالی و سه‌ربه‌خۆیی و. هتد. به‌پێی كولتوورو پره‌نسیپه‌ ئیتنیه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك” (10).

هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی شێوازه‌ جیاجیاكانی ئه‌م یاسایانه‌. پێشتر به‌پێی یاسای نێو ده‌قه‌ ئاینیه‌كان شه‌رعیه‌تی پێدرابوو. دواتریش رۆمه‌كان و یۆنانیه‌ كۆنه‌كان و ئیمبراتۆریه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر زه‌وی كاریان پێده‌كرد, به‌مه‌ش ماركس له‌نێو تیۆره‌ی سۆسیۆلۆژیادا وه‌ڵامی پێدایه‌وه‌ كه‌ مادام ئینسان بۆخۆی كاری خۆی مه‌یسه‌ر ده‌كات, كه‌واته‌ سه‌رجه‌م یاساكان ده‌بێت له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و به‌جێگای ئه‌وان یاسایه‌ك بونیات بنێرێت كه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا بێته‌وه‌ و كێشه‌ی چینایه‌تی بنه‌بڕ بكات. هه‌ڵبه‌ت به‌پشت به‌ستن به‌فه‌لسه‌فه‌ و میتۆده‌ زانستیه‌كانی پێشتر له‌باری ئابوری و خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆ سیاسی سیستمه‌كانی ده‌وڵه‌ت. پێشتریش كه‌ مێژوو به‌شێكی شاردۆته‌وه‌ و به‌شێكی به‌یان كردووه‌، چینه‌كان هه‌میشه‌ له‌كێشمه‌كێشمدا بوون. به‌و پێیه‌ی كه‌ ئایدیای یاسا له‌باب مه‌زنی و قه‌شه‌ سازی و كلێساوه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چوو. واته‌ یاسایه‌ك كه‌ له‌ناواخنه‌كه‌ی ئاسمان بوو. جێگه‌یه‌ك نه‌بوو بۆگۆڕینی, دواتر هاته‌ سه‌ر زه‌وی و پۆزه‌تیڤیزم وه‌ك جۆرێك له‌بیری مرۆڤ خۆیدا بوو به‌كارنامه‌ی ژیان. به‌ڵام تائه‌و جێگایه‌ی كه‌ ژیان له‌نابه‌رابه‌ریدا قه‌تیس كرابوو. به‌سه‌رهه‌ڵدانی بیری سۆسیالیزم ئه‌م یاسایانه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر ره‌خنه‌ی ماركس و خودی ئه‌و میتۆده‌ی كه‌ به‌ر له‌ماركسیش به‌ناكامڵی پێشكه‌ش كرا. ئیتر هه‌ر له‌مۆنتیسكۆوه‌ بگره‌ تاكو په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لای تۆماس هۆپز و ژان ژاك رۆسۆ و تۆما ئه‌كوینی و قه‌شه‌ ئۆگه‌ستین. له‌كاتی خۆیدا پشكداریان كردبوو.


ره‌خنه‌ له‌لاهوت.. ره‌خنه‌ له‌ئایین و ئاینزاكان

(ئایین ئه‌فیونی گه‌لانه‌) ئه‌م جومله‌یه‌ كه‌ماركس له‌كتێبی ره‌خنه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ی هێگڵدا نوسیویه‌تی, ته‌نها بوئره‌یه‌ك و ره‌هه‌ندێكی وه‌های پێدراوه‌ كه‌واتێبگه‌ین, ئاینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها ده‌بنه‌ مایه‌ی نامۆ بوونی ئێمه‌ وه‌كی مرۆڤ, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جومله‌یه‌ به‌رله‌ئێستا حیزبه‌ سیاسیه‌كان كه‌ به‌ناو هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌ی ماركسی بوون, به‌هه‌ڵه‌ به‌كار هاتوون, به‌ڵكو ماركس له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌رووی ئینترۆپۆلۆژیه‌وه‌ وه‌ڵامی پێداوه‌ته‌وه‌, پێشتریش سه‌باره‌ت به‌فینۆمینۆلۆژیای رۆح له‌لای هیگڵ ره‌خنه‌ ده‌گرێت له‌په‌یوه‌ند به‌وه‌ی كه‌ ئاین ته‌نها فاكته‌رێك نیه‌ مرۆڤ له‌ده‌رئه‌نجامی ته‌ماس گرتن له‌ته‌كیا نامۆبێت, چونكی كایه‌ی ئابوری جۆریكی تری گرنگ یاری ده‌كات و ده‌ور ده‌بینێ‌ له‌ونێوه‌دا, هه‌ڵبه‌ت ماركس ته‌نها به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و چه‌ند ئاینه‌ی كه‌ناسیونیه‌تی پێناسه‌ی ئاین ده‌كات وه‌كو ئه‌فیرنێك بۆ گه‌لان، ئه‌گه‌ر بهاتبا و ئاینی مه‌زده‌كی بناسیبا، ره‌نگه‌ قسه‌یه‌كی تری بگوتاباب له‌سه‌ر ئاین، ته‌ماشاكه‌ن “مه‌زده‌ك جگله‌وه‌ی كه‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نازانرێ‌، به‌ڵام ساڵی 449 ریفۆرمخوازێكی ئیرانی بووه‌ و به‌پاشماوه‌ی زه‌رده‌ستی و مانی هه‌ژمار ده‌كرێ‌، هه‌موو پرنسیپه‌ خوداناسیه‌كه‌ی بۆ به‌شه‌ر له‌و كاته‌دا، یه‌كسابونی شته‌كان له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك، هه‌موو ئاینه‌كانی وه‌كو یه‌هودی و كریستیانی و ئاینه‌كانی تر به‌مۆنۆپۆلكردنی ژیان له‌رێگه‌ی پیاوسالاریه‌وه‌ له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و به‌ئاینێكی یه‌كسانیخواز نازانێ‌، مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی ژن و پیاو و بۆماوه‌یی موڵكدارێتی و باب مه‌زنی و هتد، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئایین و خودا په‌رستی ده‌ناساێ‌، مه‌زده‌ك بناغه‌ی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی دوالیزمه‌ كه‌ده‌كاته‌ خێر و شه‌ڕ، بۆیه‌ بانگه‌وازی ئه‌وه‌ده‌كات مرۆڤ دوور بخرێته‌وه‌ له‌ دوژمنكاری و چاوبرسیبوون و هتد، له‌به‌رامبه‌ردا ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی و مرۆدۆستی و ژیاندوستی بێ‌ مڵۆزمی كرده‌ باو له‌دونیادا”. (11)
ئایا ئه‌مه‌ش ده‌بَی ئه‌فیون بیت كه‌وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره‌، ئه‌لێره‌وه‌یه‌ كه‌ماركس راستكردووه‌ كه‌ئه‌فیونی گه‌لانه‌ ئه‌و ئاینانه‌ی كه‌هه‌م ئه‌و ناسیونی و هه‌م ئه‌وانه‌ش كه‌ته‌نها بۆ بچوككردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئینسان و گه‌ره‌وركردنی باب مه‌زنه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌ و هیچی تر، بڵام ئاینی تر هه‌بوون له‌مێژودا كه‌كه‌تر نه‌بوونه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ماركس.

“ئازاری ئایینی هه‌م ده‌ربڕینی ئازاری راسته‌قینه‌ و هه‌م ناڕه‌زایه‌تی به‌دژی ئه‌و ئازاره‌یه‌، ئایین ئاهو ناڵه‌ی ئینسانی سته‌ملێكراو، دڵی جهانێكی بێ‌ دڵ و روحی جهانێكی بێ‌ روحه‌، (ئایین تلیاكی گه‌لانه‌) لابردنی ئایین وه‌ك به‌خته‌وه‌ری وه‌همی خه‌ڵك، داواكردن و خواستی به‌خته‌وه‌ریی ه‌كی راسته‌قینه‌یه‌ بۆ ئه‌وان، خواستی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌وه‌هم ده‌رباره‌ی بارودۆخی باڵاده‌ستی، هه‌مان خواستی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ بارودۆخی پێویستی به‌وه‌هم هه‌یه‌، كه‌واته‌ ره‌خنه‌ی ئاین تۆوی ره‌خنه‌ی جهانێكی پڕ ئازاره‌ كه‌ ئایین خه‌ره‌مانه‌ موقه‌ده‌سه‌كه‌نیه‌تی” (12)
ره‌خنه‌ گرتن له‌ ئایین ته‌نها مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی نییه‌، به‌ڵك زۆرتری مانای له‌ پشته‌وه‌یه‌، له‌وانه‌ش دوورخستنه‌وه‌ی ئینسان له‌وه‌هم و ترس و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ بۆ خود، نه‌هێشتنی نامۆبون له‌ خودێكی هۆشیار له‌به‌امبه‌ر ئه‌وانی تر، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ده‌ست واڵاكردنی ده‌سته‌بژێری سیاسییه‌ له‌ تێكه‌ڵ كردنی ئایین به‌ سیاسه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی توندڕه‌وییه‌ كه‌ مێژوو هه‌میشه‌ خۆی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ سیستمه‌ سیاسیه‌كانیش خراپ كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرن، نموونه‌ی دژایه‌تی كردنی كاسۆلیك و پرۆتستانت و شیعه‌ و سوننه‌ و هینۆس و سیخ و هتد.
مه‌به‌ست له‌م بۆچوونانه‌ نیازی یه‌كه‌می هیگڵیه‌ لاوه‌كان ئه‌وه‌بوو له‌نێو ئیشكالیاته‌ ئاینیه‌كاندا شۆڕشێكی گیانه‌كی له‌به‌رچاو بگرن, ئه‌وان پێیان وابوو شۆڕشێكی سیاسی به‌دووی خۆیدا دێنێ‌ له‌ئاینده‌دا, هه‌رئه‌وه‌ش كه‌فیورباخ له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی تێڕَامانه‌وه‌ ده‌ڵێ‌” فه‌لسه‌فه‌ی تاملی واته‌ ( تێڕمان) هیگڵ لاهوتێكی به‌عه‌قلانی كراوه‌, به‌و مانای كه‌ لاهووت به‌تێڕوانینێكی لاهوتی نه‌فی ده‌كاته‌وه‌,” ئه‌مه‌ به‌شێك بوو له‌دیمانه‌ و روانینی ئه‌نگڵس و ماركس له‌خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئیدیالیزم و ماتریالیزم, ئیتر له‌چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌دا دیالیكتیك دژه‌ واتای ناوه‌كی و ده‌ره‌كی و چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی بوونه‌ پایه‌ی راگرتنی ئه‌و ئه‌تروحه‌یه‌.

میتۆدی ئاده‌م سمیت و داڤید ریكاردۆ, گه‌وره‌ترین به‌ردبوو له‌سیستمی سه‌رمایه‌داری گیرا, به‌ومانایه‌ی كه‌ئه‌لته‌رناتیڤی سۆسیالیزم له‌نێو كایه‌ پیشه‌سازییه‌كاندا, گرێی چینایه‌تی ده‌كاته‌وه‌, ئه‌مه‌ش به‌ئه‌زموون دیمانه‌ سیاسیه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌كات و سازمانه‌ شۆڕگێڕیه‌كان ئه‌زموونێكی تر له‌كه‌مته‌مه‌نی كۆمۆنه‌ی پاریسی 1871 پێی به‌خشی, لێره‌وه‌ مه‌به‌ست له‌به‌راوردكاریه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (فرۆم) یه‌كێكه‌ له‌و بیرمه‌ندانه‌ی جارێكی تر هاتووه‌ به‌هه‌مان لۆژیك كار ده‌كات و ئاین به‌تاكه‌ فاكته‌ر ده‌زانێت, له‌كاتێكدا نامۆ بوونی ئێمه‌ ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه‌. فرۆم ده‌ڵێ‌ “ماركس نه‌یتوانیوه‌ پێشبینی ئه‌وه‌بكات كه‌ نامۆبوون دواتر ده‌بێته‌ چاره‌نووسی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك, به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌رته‌ی كه‌ زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و زیاتر مامه‌ڵه‌ له‌ته‌ك سیمبول یاخوود خه‌ڵك ده‌كات”(13)

له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرتن له‌لاهوت و ته‌رجه‌مه‌ كردنی بۆ ره‌خنه‌ له‌سیاسه‌ت كه‌له‌ مه‌نزومه‌یه‌كدا هه‌موو كایه‌كانی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌له‌هه‌موو كایه‌كاندا ئاماده‌یه‌, به‌و مانایه‌ دێت كه‌ مرۆڤ به‌ناچار سیاسه‌ت ده‌كات و ده‌بێته‌ كائینێكی سیاسی و ئیدیۆلۆژی وه‌كی به‌شێك له‌سیاسه‌ت, سیمبوله‌كانی وه‌كی خودا ته‌ماشا ده‌كرێت به‌جێگای لاهوت و لاهوتیه‌ت, وه‌ختێك ئه‌مه‌ ده‌ڵێم پشت به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ده‌به‌ستم كه‌ ماركس و ماركسیزم وه‌كی فه‌لسه‌فه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر یه‌كتا په‌رستی نیه‌, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر خودا دروست كردن و دین په‌رستی هه‌یه‌، بۆیه‌ كه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرێ‌ بۆخۆی ئه‌مه‌ باسێكی تایبه‌ته‌ و دیسان ده‌مانباته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا هه‌ر كار بووه‌ مرۆڤی خوڵقاندووه‌؟ یان چیرۆكی ناو ده‌قه‌ ئاینیه‌كان درووست ترن؟ به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌مانه‌شدا خوداپه‌رستی ئیجتیهادی خودیه‌و هه‌ر زۆر كردنێكیش له‌و باسه‌ جێگای ره‌خنه‌یه‌ و نه‌فی كردنه‌وه‌ی خوداش به‌پشت به‌ستن به‌میتۆدی ماتریالیستیانه‌ جێگای قبوڵ نیه‌, نموونه‌یه‌كی ماركس هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌ “جه‌نگ له‌ دژی خودا, جه‌نگێكه‌ له‌دژی بت په‌رستی كه‌ مێژوویه‌كی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌كه‌م به‌ره‌به‌یانی دروست بوونی ئینسانه‌وه‌ و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئینسانیش بووه‌”(14). ئه‌و بته‌ دروستكراوه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن خودا هه‌روه‌ك چۆن له‌ته‌ك له‌تێزه‌كانیدا بۆ ئاین له‌تافی لاویدا پێشه‌كی بۆ شیعرێكی نوسیوه‌ بۆهاوڕێكانی ده‌ڵێ‌ “ئه‌وانه‌ خودا ناناسن و سوكایه‌تی به‌خواوه‌ندی هه‌موانه‌وه‌ ده‌كه‌ن, بیروڕای هه‌موانیش بۆیه‌ك خودا ده‌گێڕنه‌وه‌” (15)

راسته‌ ماركسی لاو له‌گه‌ڵ ماركسی كامڵ له‌باری فه‌لسه‌فیه‌وه‌ جیاوازیان هه‌یه‌, به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ی ماركس ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ی هه‌یه‌ خودا ناسین مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ و زانست مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌ كه‌ ره‌خنه‌یه‌ له‌خورافه‌و دین په‌رستی. هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ چه‌مكه‌كانی ئاسمان و ئاین و لاهوتمان گۆڕیه‌وه‌ بۆ چه‌مكه‌كانی زه‌وی و یاسا و سیاسه‌ت كه‌ له‌باری مێژووییه‌وه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێك و شارستانیه‌تێكدا رۆڵیان هه‌بووه‌, به‌ڵام موناقه‌شه‌كه‌ له‌نێوان راستكردنه‌وه‌ی چه‌مكی (خودای ئاینی و خودای فه‌لسه‌فیه‌) كه‌ له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا مرۆڤایه‌تی توشی گیرۆده‌یی كردووه‌, خودای ئاینی ئه‌و خودایه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌قه‌ ئاینیه‌كاندا وێنای كراوه‌, خودا په‌رستیه‌كه‌و سیحری خودا بۆ نووسه‌ره‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌” به‌ڵام به‌سه‌رهه‌ڵدانی چه‌رخی رێنیسانس به‌تایبه‌ت له‌ئه‌وروپا شۆرش گه‌شه‌ی كردو فكر سه‌ریهه‌ڵدا, ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی لێنرا (كۆزمۆجینیه‌) (16) (فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی) نه‌فی بۆوه‌ و میتافیزیكا به‌جێگای ئه‌و كاری كردو دواتریش جارێكی تر ئیدیۆلۆژیا وه‌ك ئاین و خاوه‌نده‌كانیان كه‌ داهێنانی ئه‌وان بوون وه‌كی خودا چاویان لێكرا, ئه‌گه‌رچی ئاین تاكو ئێستاش وه‌كی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ وكاری خۆی ده‌كات, به‌ڵام فكر توانیویه‌تی جێ‌ پێ‌ به‌سه‌له‌فیه‌ت له‌ق بكات” (17)

هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سۆسیالیسته‌ ئایدیالیه‌كان ده‌ركیان پێنه‌كردبوو, چینێكی باڵاده‌ستی بۆرژوازی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرت و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو به‌دۆگمایی بمێنێته‌وه‌, یان ئه‌و بونیاده‌ میتافیزكیانه‌ی كه‌ روانینی بۆ فه‌لسه‌فه‌ هه‌بوو, دیسان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو سروشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ كۆنخوازی ببه‌خشێت كه‌ روانینێكی مه‌سیحیانه‌ بوو, بۆیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قه‌للایه‌ی ماركس هه‌یبوو له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆمۆنیستیدا ده‌ریخست و ئاڵوگۆڕه‌ ریشه‌ییه‌كانی ده‌به‌سته‌وه‌ به‌بونیادی ئابووری كه‌ دواجار به‌سه‌ر سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ره‌گی ده‌دایه‌وه‌, هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه‌ دونیابینی ماركس وه‌كو تۆمه‌تێكی یۆتۆپیایی چاو لێده‌كرا, ماركس له‌ شوێنێكدا به‌راشكاوی باسی له‌ وه‌همی ره‌خنه‌گرتن كردووه‌ به‌ناوی واقیعبینانه‌وه‌ قسه‌یان ده‌كرد و ده‌ڵێ‌ ” ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا ده‌كات، خه‌باتێكی رووبه‌ڕووووه‌ و له‌ خه‌باتێكی ئاوادا هیچ گرینگ نییه‌ نه‌یاره‌كه‌ كه‌سێكی ئه‌ریستۆكرات، كه‌سێكی خانه‌دان یان نه‌یارێكی سه‌رنڕاكێش بێت، گرینگ لێدانێكی تونده‌لێی، گرینگه‌ رێگا به‌ ئاڵمانه‌كان نه‌ده‌ین ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش خۆیان فریوو بده‌ن، یان ته‌سلیم بن، ده‌بێت سته‌می راسته‌قینه‌ به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و سته‌مه‌ ، سته‌مگه‌رانه‌تر بكه‌ین و عه‌یب به‌ ئاشكرا كردنی عه‌یبدارت بكه‌ین، ده‌بێت هه‌ر هه‌رێمێك و قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كۆمه‌ڵگای ئاڵمانی وه‌ك نیشانه‌ی شه‌رم و عه‌یبی ده‌ر بخه‌ین”. (20)

———————————————–

سه‌رچاوه‌ و په‌راوێزه‌كان

1: عالم المعرفه‌. نوسینی. د. دینیس لوید. وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی. سلیم الصویص.
2: كارل ماركس. حول المساله‌ الیهودی. ترجمه‌. د.نائله‌ الصالحی. منشورات دار الجمل. سنه‌ 2002 المانیا. ل8
3: بۆس الفلسفه‌. كارل ماركس. رد علی البرودون. ت. حنا عبود . دار الدمشق
ل 102,103,104
4: ماركس و انجلس .مختارات دار التقدم. موسكو
5: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
6: الانتروبولوجیا السیاسیه‌. جورج بالاندیه‌. ترجمه‌ علی المصری. المو‌وسسه‌ الجامعیه‌ للدراسات والنشر والتوزیع ل34
7: ئیدیۆلۆژیای ئاڵمانی. كارل ماركس. فریدریك ئه‌نگلس. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. سه‌لام مارف
8: الپامن عشر من برومیر لویس بونابارت. ماركس. ترجمه‌ دار التقدم موسكو
9: منگق ماركس. یندریش زلنی. ترجمه‌ پامر الصفار
10: جز‌و مفقود من راس المال (كوندریسا) ترجمه‌. فالح عبدالجبار ل 60,61,95 ,197 198
11: ویكیپیدیای ئاینه‌كان و زه‌رده‌شتیه‌ت له‌ سایتی ئینته‌رنێته‌وه‌.
12: ئاین وشیكردنه‌وه‌ی ده‌رونی. ئه‌ریك فرۆم . وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. ئاوات محه‌مه‌د
13: اگیاف ماركس. جاك دریدا. ترجمه‌. د.منزر عیاش
14: كارڵ ماركس. به‌شداریكردن له‌ ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق هیگڵ. وه‌رگێڕانی پێشڕه‌و محه‌مه‌د. بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ و هزری شه‌هید ئارام. سلێمانی 2016. ل43
15: ماركسیه‌ ام كانگیه‌ قرائه‌ نقدیه‌ لمقاله‌ صادق جلال العچم, نایف سلوم. مجله‌النهج العدد 17 سنه‌ 1999 ل171,186
16: مرۆڤ له‌روانگه‌ی ماركسه‌وه‌. ئه‌ریك فرۆم. وه‌رگیرانی هه‌نگاو. چاپی یه‌كه‌م. ساڵی 1999
17: ما لماركسیه‌. سلامه‌ المغربی. مجله‌ النهج . العدد 16 سنه‌ 1998 ل 125_140
18: الماركسیه‌ والماركسیه‌ المسفیته‌. عنان عویا. مجله‌ النهج. العدد 29 سنه‌ 2002 ل196_208
19: گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندیه‌ شه‌خسیه‌كان به‌ده‌سه‌ڵاته‌ مادییه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی دابه‌شبونی كاره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌دی ناتوانێت به‌ده‌ركردنی ئه‌و فكره‌ گشتیانه‌ له‌ مێشكی ئینساندا بكرێت, به‌ڵكو له‌ناوبردنی ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دووباره‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مادیه‌یان كردۆته‌ ملكه‌چی خۆیان و دابه‌شبونی كار هه‌لده‌وه‌شێننه‌وه‌مومكینه‌ ئه‌مه‌ به‌بێ‌ كۆمه‌ڵبوون ناكرێ‌ ته‌نیا له‌ناوخۆی كۆمه‌ڵبووندایه‌ كه‌ هه‌ركه‌سه‌ هۆكاری پێگه‌یاندنی ئاماده‌ییه‌كانی خۆی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌, كه‌واته‌ ئازادی تاكه‌كه‌س ته‌نیا له‌ناو خۆی كۆمه‌ڵدا مومكینه‌, له‌جێگره‌وه‌كانی تائێستای كۆمه‌ڵ , واته‌ له‌ده‌وڵه‌ت و هتد
ئازادی تاكه‌ كه‌س ته‌نیا بۆ كه‌سانێك كه‌ له‌ژێر هه‌لو مه‌رجی چینی فه‌رمانڕه‌وادا پێده‌گه‌ن وه‌ته‌نیا تائه‌و شوێنه‌ی كه‌ئه‌وانه‌ كه‌سانی تیادابوون بوونی هه‌بووه‌, كۆبونه‌وه‌یه‌كی وه‌همیه‌ كه‌ تائێستا كه‌سه‌كانی تیادا رێكخراون, هه‌میشه‌ له‌په‌یوه‌ند به‌وانه‌وه‌ بونێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌گرێته‌ خۆی وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌ك بووه‌ له‌چینێك دژی چینێكی تر.

20: كار ماركس. به‌شداریكردن له‌ ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌قی هیگڵ. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. پێشڕه‌و محه‌مه‌د. بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی توێژ و هزری شه‌هید ئارام. سلێمانی 2016. ل50




ئاركۆلۆژیای زمانی ماركس له‌ئه‌ده‌به‌وه‌ بۆگوتاری سیاسی … سمکۆ محەمەد

كه‌رتی چواره‌م

گه‌شه‌سه‌ندنی زمان وه‌ك به‌شێكی گرنگ له‌پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ و پێناسه‌كردنی شته‌كانی ده‌وروبه‌ر و خۆجیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌كائینه‌كانی تر، هه‌روه‌ها له‌نێو ئینسانیش زمان وه‌كو كارێكته‌رێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویدیكه‌، له‌نێو گوتاری سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌ورێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت، وه‌ختێك زمان هه‌م بكه‌رێكی تۆڕ ئاسایه‌ و ناكرێ‌ رێسای بۆ دابنرێت، هه‌روه‌ها پرسیاركه‌رێكه‌ له‌شته‌كان، كه‌واته‌ نهێنی ئه‌م بكه‌ره‌ له‌دونیایه‌كه‌وه‌ بۆ دونیایه‌كی تر جیاوازی هه‌یه‌، چونكه‌ بیروڕایه‌ك هه‌یه‌ كه‌گوایه‌ زمان خۆی توانایه‌كی ناوه‌كی نییه‌ و بگره‌ ئه‌وه‌ ئینسانه‌ ده‌یكات به‌بكه‌رێك له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی، له‌شوێنێكی تردا ژیل دۆڵۆز پێیوایه‌ كه‌زمان ته‌نها دال ده‌خوڵقێنێ‌ له‌تێكستدا، ئه‌وه‌ روه‌كه‌ی تری زمانه‌ كه‌ كرده‌ی زمانه‌ و مه‌دلول بۆ شته‌كان دیاری ده‌كات، هه‌موو ئه‌و موناقه‌شانه‌ی كه‌له‌باره‌ی زمانه‌وه‌ كراوه‌ تائێستا، جگه‌ له‌بونیادگه‌راكان، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه‌زمان مرۆڤ دروست ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ زه‌روره‌ته‌ به‌زمان له‌نێو ئاخاوتندا ناو و هێما له‌شته‌كان ده‌نێت و ده‌یبه‌خشێت و مرۆڤ له‌مرۆڤێكی دیكه‌ی ره‌ش پێست و سپی پێست و سوور پێست و هتد جوداده‌كاته‌وه‌، به‌نێو فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تیشدا ئه‌وه‌ چینه‌كانن زمان ده‌خه‌نه‌ نێو گۆڕانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌، ده‌نا زمان هه‌ر ئه‌و بكه‌ره‌یه‌ كه‌بۆ زه‌روره‌ت كاری ئینسان مه‌یسه‌ر ده‌كات.

ئێمه‌ لێره‌دا نامانه‌وی ته‌نها باس له‌زمان بكه‌ین ئه‌وه‌كو ئه‌وه‌ی بونیادگه‌ر و پاش بونیادگه‌ره‌كان قسه‌ی لێده‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌ده‌ب كه‌ڵك وه‌ربگرین، به‌ڵكو ده‌مه‌وی قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌زمان له‌لای ماركس بۆچی به‌هایه‌كی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ گه‌یاندن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گه‌یاندنه‌ی كه‌له‌رێگه‌ی گوتاره‌وه‌ خۆی نمایش ده‌كات و دواتر له‌به‌رامبه‌ر دژه‌كه‌ی كه‌ناوی ناوه‌ سه‌رمایه‌داری، ده‌چێته‌ سه‌ر زاری خه‌ڵك و هۆشیار ده‌بنه‌وه‌ و ده‌چێته‌ سه‌ر زاری كرێكار كه‌ئه‌و چینه‌یه‌ له‌په‌راوێزی فه‌لسه‌فه‌ نماینده‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، ئه‌م موناقه‌شه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێ‌ تاكو چیتر دوگمایانه‌ و ئیدیۆلۆژیانه‌ی وشك ته‌ماشای میتۆدی ماركسی نه‌كرێت بۆ ژیان، یان بۆ زمان ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌ده‌بیشدا.

بۆئه‌وه‌ی پێشه‌كیه‌ك بده‌ین به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌بێ‌ باس له‌هۆكاره‌كانی پشت زمان واته‌ میتازمان بكه‌ین، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی روداو و كاره‌ساته‌ سروشتی و مرۆیه‌كان كه‌له‌مێژوودا هه‌زاره‌ها چیرۆكی لێ به‌رهه‌مهاتووه‌, زمان وه‌زیفه‌یه‌كی تری وه‌رگرت, ئه‌ویش به‌دیكۆمێنت كردنی شته‌كانه‌, هه‌ر ئه‌وكاتیش بۆته‌ به‌شێك له‌به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌جۆره‌كانی ترس, له‌ته‌ك ئه‌مانه‌شدا جیاكردنه‌وه‌ی هۆز و نه‌ته‌وه‌كان و سنوور دانان بۆ تایبه‌تمه‌ندی كولتوره‌كان, ئه‌م داتایانه‌ كارێكی وه‌های كردووه‌ كه‌مرۆڤ له‌ڕێگای زمانه‌وه‌ بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌, خۆی له‌كائینه‌كانی تر جیا بكاته‌وه‌و هونه‌ری ئاخاوتنی كردووه‌ به‌یه‌كێك له‌ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كاری خۆی، ئه‌م هۆكارانه‌ مانایه‌كی دیكه‌ی به‌و زمانه‌دا كه‌پێشتر به‌یه‌ك فۆرشم كاری پێكراو به‌یه‌ك شێوه‌ خۆی به‌رهه‌مده‌هێنایه‌وه‌ له‌نێو هه‌موو كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئابوریش.

به‌رله‌وه‌ی گوتاری سیاسی هارمۆنیا و ئیلهام له‌ده‌قه‌ ئاینیه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرێ‌, ئاین وه‌كو تێكست خۆی جیاكردۆته‌ له‌و رێكخراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه‌جیهانێكیتر بۆ خه‌یاڵ خوڵقاندووه‌ كه‌به‌شێكی كرداری توندوتیژییه‌ و جاری وه‌هاش هه‌یه‌ له‌رێگه‌ی زمانه‌وه‌ ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رهه‌مهاتووه‌ كه‌ئه‌مه‌ روویه‌كی كۆمه‌ڵناسانه‌یه‌ بۆ زمان، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ش بترازێین و له‌رێگه‌ی زمانه‌وه‌ جوانیناسی وه‌ربگرین كه‌لایه‌نێكی تری زمانه‌ و دژ به‌توندوتیژییه‌، پێشتر ئیستاتیكا له‌ئه‌ده‌بدا زمانی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی هه‌بوو, هه‌رله‌و كایه‌یه‌شه‌وه‌ ته‌عبیر له‌شته‌كان و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كرا, ئه‌وه‌ی كه‌له‌زمانی نادیاری هونه‌ریه‌وه‌ ده‌ڕازێنرێته‌وه‌, میتافۆڕی زمانی ئه‌ده‌به‌ كه‌ماشینێكه‌ بۆبه‌رهه‌مهێنان و ئاشكراكردنی دیارده‌ سروشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵات, ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌دواین ئامانجی گوتاری نادیاردا, گوتارێك له‌ناواخنی زانستێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و لۆژیك به‌رهه‌مدێنێ‌, ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ دكتۆرێك له‌ژێر پێسته‌وه‌ وه‌زیفه‌ی خانه‌كانی خوێنمان بۆ ئاشكرا بكات.

هه‌ڵبه‌ت سیمای میتافۆره‌ زمانه‌وانیه‌كان, گریمانه‌ی پێش دیاری كردنی دال و مه‌دلوله‌ كه‌له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئیدیالیزمیدا كه‌لێنێك ده‌دۆزێته‌وه‌, كه‌لێنێك كه‌په‌یوه‌ندی له‌نێوان چه‌مكه‌كاندا دروست ده‌كات, ئه‌و پرسیارانه‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ كه‌له‌زمانی ناراسته‌وخۆدا شه‌رمن دێنه‌ به‌رچاو.
زمانێك بۆ گشت .. زمانێك بۆ ده‌سته‌
زمانی ئه‌ده‌ب هاوارێكی ئه‌فسانه‌ییه‌, زمانی سیاسیش گوتارێكی واقیعیه‌, هونه‌ر له‌م رسته‌یه‌دا له‌وه‌دایه‌ كه‌ئه‌وه‌ی له‌زمانی ئه‌ده‌بیاتدا ده‌بینرێت, زمانی هێماكانه‌ و زمانێكی سانسۆر كراوه‌, سانسۆرێك كه‌مۆڕاڵ له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه‌ مه‌ترسی خستۆته‌ هه‌ناوی ده‌قه‌وه‌, ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار مرۆڤ به‌خواستی خۆی پێكیدێنێ‌, هه‌ندێ‌ جاریش ده‌سه‌ڵاته‌ دیار و نادیاره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن, شتێك كه‌له‌ناوه‌وه‌ هه‌یه‌ لێڵ و ناڕۆشنه‌, ئه‌وه‌ش كه‌له‌زمانی ئاخاوتنی گوتاردا هه‌یه‌, رۆشنتر و راسته‌وخۆتر ده‌بینرێت, به‌ومانایه‌ی كه‌زمانی ئه‌ده‌ب, زمانی ده‌گمه‌نه‌ و حه‌تمی نیه‌, زمانێكی بێ هێزه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌ودیاردانه‌ی كه‌یارمه‌تی هیچ ده‌ره‌تانێك ناده‌ن به‌كراوه‌یی, به‌ڵام زمانی سیاسه‌ت زمانێكی حه‌تمی و به‌هێزه‌ و داواكاریه‌كان رۆشنتر ده‌خاته‌ روو, هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گوته‌ی پڕ له‌حیكمه‌تی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت, گوتاری كاتی هه‌ڵبژاردن, گوتاری نێو په‌رله‌مان و كارێكتاره‌ه‌ سیاسیه‌كان و بازرگانه‌كان و هتد, زۆرێكی تری له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه‌, ده‌شێ‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ئاشكرایان هه‌بووبێت, ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكێكی فكری دیاریكراو و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان نه‌بێت, ناچنه‌ خانه‌ی بنه‌مای باسی مێژووی كرده‌ی سیاسیه‌وه‌ كه‌زمان ده‌ورو نه‌قشی تێدا هه‌یه‌.

بۆئه‌وه‌ی به‌راوردێك له‌نێوان زمانی ئه‌ده‌بیات و زمانێك بۆ گوتاری سیاسی بكه‌ین, بۆچوونی مۆریس بلانشۆ وه‌رده‌گرین به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌م كاریگه‌ری ئیستاتیكای له‌نێو كاریگه‌ری گوتاری سیاسیدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌میش له‌نێو گوتاری هونه‌ریدا “مۆریس بلانشۆ پێی وایه‌ زمانی نوسین به‌نده‌ به‌گۆڕینه‌وه‌, ته‌نانه‌ت بیرمه‌نده‌ موحافیزكاره‌كانیش كه‌ئه‌ركیان له‌به‌رگریكردن له‌سیستمی سه‌قامگرتوو و شێوه‌ باوه‌كانی ژیان و كار ده‌زانن, نیازیان وایه‌ له‌رێی توێژینه‌وه‌ و نوسینه‌وه‌ بۆچوونی كه‌سانی تر به‌لای خۆیاندا رابكێشن” 1 هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش كه‌دووفاقیه‌تی زمان له‌فره‌ ماناییدا ده‌ربخه‌ین, ده‌وتوانین نمونه‌یه‌ك وه‌ربگرین, ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ده‌بیاتدا سێو, یان سندوقێك له‌سیاقی رسته‌یه‌كدا زیاتر له‌مانایه‌كمان پێبدات, ئه‌وا له‌گوتاری سیاسیدا یه‌ك مانای راسته‌وخۆی هه‌یه‌, چونكه‌ سێو تاكو نه‌خورێ‌ نازانین تامی چیه‌, سندوقیش تاكو سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه‌ نازانین به‌تاڵه‌ یان چ شتێكی تێدایه‌, ئه‌م نمونه‌یه‌ پشتگیری له‌زمانی بێ‌ شه‌رم و راسته‌خۆ ده‌كاته‌وه‌, به‌رامبه‌ر به‌زمانی شه‌رمن و ناراسته‌وخۆ كه‌له‌ئه‌ده‌بیاتدا مه‌وجووده‌ و سیفه‌تێكی دیكه‌ی زمانه‌ له‌نێو ئیستاتیكادا.

له‌راستیدا زمانی گشت له‌گه‌ڵ زمانی ده‌سته‌، ته‌نها له‌شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نییه‌، به‌ڵكو له‌شێوه‌ی ئاراسته‌كردنیشێتی له‌كایه‌كانی فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تدا، بۆ نمونه‌ ده‌سته‌ كه‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ زماندا ده‌كات، واته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گشت ده‌كات، به‌ڵام له‌فه‌رهه‌نگدا ئه‌مه‌ مه‌دلولیكی تری هه‌یه‌، ئه‌ویش خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه‌تی له‌نێو تێكست و هیچی تر، به‌وپێیه‌ی كه‌فه‌رهه‌نگ و كردیه‌كی تاكیه‌ و له‌جیاتی گشت بیر ناكاته‌وه‌ و مانا بۆ شته‌كان دابنێت، به‌ڵام له‌زمانی گشتدا هه‌ر هه‌مان زمانه‌ كه‌ گشت ده‌توانێ‌ جارێكی تر گشت بخاته‌ به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ و خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ره‌نگدانه‌وه‌ی زمانی ئاراسته‌كردندایه‌، مه‌به‌ستم له‌ئاراسته‌كردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌سیاسه‌ت شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، وه‌كو سۆسیۆلۆژیه‌كان ده‌ڵێن، هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ جیاوازی نێوان گشت و ده‌سته‌ كه‌ زۆرجار جیاوازی ده‌خاته‌ نێو گوتاریشه‌وه‌. ئه‌ندێشه‌ی ماركس و تێروانینه‌كانی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌گه‌شسه‌ندنی كۆمه‌ڵه‌كان و به‌تایبه‌ت ره‌خنه‌كانی له‌سه‌رمایه‌داری كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیدیگای به‌شێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی دوای خۆی دانا له‌رۆژئاوا و دواتریش گه‌یشتنی فكره‌كه‌ به‌ رۆژهه‌ڵاـ هه‌مان كاریگه‌ری زیاتریشی هه‌بوو، چونكه‌ چه‌وساندنه‌وه‌ چینایه‌تیه‌كه‌ له‌لایه‌ك و نه‌بوونی زمانێك بۆ ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌چه‌مكه‌ سیاسیه‌كان كه‌بازاڕیان پێوه‌ده‌كرا ته‌كانێكی گه‌وره‌ی دا، گه‌وره‌ترین كه‌سێك كه‌دامه‌زرێنه‌ری ره‌وتی فكری ماركس بوو، ئانتۆنیۆ گرامشی بوو كه‌دوو ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له‌زیندان مۆسۆلۆنیدا برده‌سه‌ر، ئه‌و له‌نێو كایه‌ی رۆشنبیری رۆژئاوا و هه‌ڵویستی رۆشنبیر بوو، له‌نێو ئه‌ده‌ب و هونه‌ریشدا (جۆرج لۆكاچ) بوو، ئیدی چۆنیه‌تی گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بیه‌كان، به‌ری ئه‌و گوتاره‌گرت كه‌پشتبه‌ستوو بوو به‌دیموكراسیه‌تی بۆرژوازی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكات، ئیدی ده‌وڵه‌ت هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌بوو كه‌له‌نێو ئه‌ندێشه‌دا قه‌ڵه‌مڕه‌وی زیاتر بكات، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا داموده‌زگاكانی به‌ئیدیۆلۆژیاكرد، بۆیه‌ هه‌ریه‌ك له‌گرامشی و جۆرج لۆكاچ بڕوایان وابوو كه‌كاریگه‌ری ئه‌و زمانه‌ی ماركس هێشتا ده‌توانرێت به‌رهه‌مبهێنرێته‌وه‌ و له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی جیاجیاوه‌ كه‌له‌هه‌مووی گرینگتر توخمه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یه‌ بگۆڕدرێت و رێگه‌ نه‌درێت ده‌وڵه‌ت كۆنتڕۆڵی بكات، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر میتۆدی خوێندنی زانكۆكانیش دانا، ئیدی پێشبڕكێ‌ له‌م میانه‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكرد و هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی برده‌وه‌، ئه‌وا لانیكه‌م سه‌رشه‌مقی كۆمه‌ڵی دیكه‌ی پێده‌كرێ‌ و ئاراسته‌ جێكه‌وته‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌نێو داموده‌زگاكانی وه‌خۆی نامێنێ‌.


سیاسه‌ت له‌زمانی تاكه‌وه‌ بۆ زمانی كۆ

تائێستا ئینترۆپۆلۆژیای زمانه‌وانی و خودی ئینترۆپۆلۆژیسته‌كانیش, نه‌یانتوانیوه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سابا له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌ بێت به‌نمونه‌ وه‌ربگرن و بیسه‌لمێنن یه‌كه‌مین داهێنه‌ری زمان بوونه‌ و ئه‌سڵی زمان جێگاو رێگایه‌كی دیاری كراوی هه‌بێت, به‌شێك له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان, ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ركه‌وته‌كانیه‌تی له‌ته‌كنیك و شێوه‌ فراماسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه‌ كه‌تان و پۆی سترۆكتۆره‌كان روونی ده‌كه‌نه‌وه‌, ئه‌و به‌شه‌ مه‌عنه‌ویه‌ش له‌به‌شه‌كانی تری سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌دا رووبه‌رێكی فراوان داگیر ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه‌له‌زماندا ئاماده‌یه‌ به‌رمه‌بنای كێبه‌ركێی چینه‌كان و گروپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه‌ له‌مێژوودا, یه‌كه‌مین هۆكاریش بۆجیاوازی زمانه‌كان, ئه‌وه‌بووه‌ كه‌مرۆڤ له‌دوای جێهێشتنی شوێنێك بۆ شوێنێكی تر گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌, هه‌ر ئه‌وكات گروپێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك رێكه‌وتوون له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ئاخاوتن و پێناسه‌یه‌ك بۆشته‌كان كه‌له‌ڕه‌وتی كاركردندا كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتوون بۆبڕیار و ئاكامه‌كانی. به‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌ ماهیه‌تی شته‌كانی به‌رهه‌مهێناوه‌, ده‌شێ‌ مێژووی بیری سیاسی وه‌ك مێژووی بیر ته‌ماشا بكرێت, به‌ڵام له‌چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت و تاكه‌كه‌س, ره‌وایی و ده‌ستور, ئازادی و یه‌كسانی, كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان به‌بیروڕای گشتی و بۆچونی ئاینی و گه‌شه‌كردنی فه‌لسه‌فی و زانستیانه‌وه‌ هه‌یه‌.

سروشتی ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كی گرنگی له‌گه‌ڵ بیری سیاسیدا هه‌یه‌, له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌یشته‌ لوتكه‌, به‌رله‌وكاته‌ ئه‌م بیرانه‌ له‌گه‌ڵ جیهانبینی دینه‌كی گشتیدا گونجێندرابوون, ئه‌لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌زمان له‌نێو بیری سیاسی و گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا چ شتێكی جێهێشتووه‌, له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ زانایانی بیری لاهوتی, له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌هادا زمانی ئه‌ده‌بیان به‌سه‌ر ته‌واوی كایه‌كانی تردا زاڵ كردبوو, دواتر له‌گه‌ڵ هاتنی رێنیسانسدا ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ مشت و ماڵ كرا و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قلانی هاته‌ ئاراوه‌, ئه‌مه‌ش تائه‌و جێگایه‌ بڕی ده‌كرد كه‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ته‌نها ده‌ربڕین بوو, به‌ڵام نه‌یده‌توانی گوتارێك بێت بۆرزگاركردنی ئینسان له‌ملكه‌چ بوون بۆهۆكاره‌ ئابوری و كولتوریه‌ جێكه‌وته‌كان, جگه‌ له‌و چاكسازییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه‌ته‌نها بۆ به‌رگرتن بوو له‌هه‌ر جۆره‌ شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و شكستپێهێنانی سیستمی سه‌رمایه‌داری.

ئه‌گه‌رچی پێشتریش هونه‌ر بۆ هونه‌ر ده‌وری هه‌بووه‌, به‌ڵام موناقه‌شه‌ی بیرمه‌ندانی پێش ماركس ئه‌و رێگه‌یه‌یان خۆش كرد كه‌له‌میتۆدی هونه‌ر بۆهونه‌ره‌وه‌ بگۆڕدرێت بۆهونه‌ر بۆ ویژدان و هارمۆنی كردنی پێداویستی و هه‌ڵوێست, ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر كاریگه‌ری خسته‌ سه‌ر زهنیه‌تی ماركس و ئه‌نگڵس, بایه‌خدان بوو به‌ئه‌ده‌ب و نوسینه‌كانی باڵزاك, هه‌روه‌ك به‌ئاشكرا ئه‌نگڵس ده‌ڵێ‌ ” ئه‌وه‌نده‌ی شت له‌باڵزاكه‌وه‌ فێربووم, به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌كه‌ڵ پاڵه‌وانی رۆمانه‌كانی، ئه‌وه‌نده‌ له‌مێژووی ئابوری و خه‌ڵكی پسپۆره‌وه‌ فێر نه‌بووم” 2 ماركس به‌نیاز بوو له‌دوای ته‌واوكردنی ده‌قی سه‌رمایه‌, خوێندنه‌وه‌ بۆ نوسینه‌كانی باڵزاك بكات, چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌له‌په‌نا باڵزاك خه‌ریكی ئه‌ده‌ب بوون, به‌شان شه‌وكه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵیان ده‌دا و به‌ئه‌نقه‌ست ده‌سه‌ڵاتی پاڵه‌وانی نێو رۆمانه‌كانیان راده‌ست ده‌كرد, نه‌ك وه‌كو هونه‌ركارییه‌كه‌ی باڵزاك فره‌ده‌نگی و واقیعیه‌ت و توانای پاڵه‌وان بكاته‌ وێنه‌یه‌ك بۆ ژیانی ئاسایی، بۆیه‌ به‌هاتنی بالزاك ئه‌م ته‌رزه‌ له‌نوسین شه‌رم گرتی و پاشكۆیه‌تی پێ‌ به‌خشرا, ته‌واوی چیرۆكه‌كانی په‌نجه‌ بۆ ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ راده‌كێشن كه‌بایه‌خیان به‌سه‌رمایه‌ ده‌دا و په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ماڵی, ئیتر رۆمانی ساخته‌ و لاوه‌كی مۆدێلی به‌سه‌رچوو, زمان له‌نێو ئه‌ده‌بدا بوو به‌جێگای داخوازیه‌كانی مرۆڤ و یه‌كێك له‌ئامرازه‌كانی گه‌یاندن و گوتاری سیاسی له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها چێژێك بۆ پێچه‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی ژیان و ده‌رچوون له‌واقیعی تاڵ.

“گوتاری سیاسی نیازی به‌جۆرێك له‌پێشخستن هه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی بێت, وه‌ك چۆن سیستمی ده‌وڵه‌ت نیازی به‌ژێرخان هه‌یه‌, به‌ڵام ئه‌مانه‌ نابنه‌ وه‌ڵامێكی راسته‌وخۆ تاكو بپرسین ئایا ئه‌م رووداوانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ستاندان و چیرۆكێكن بۆگێڕانه‌وه‌, تێبینی لێكراوه‌, په‌سه‌نده‌ یان نا؟ به‌ڵكو ده‌بێت ژێرخان زانیاری له‌گه‌ڵدا نرخێنرابێت و هاوكاری گوتاری سیاسی بكات.” 3(رێگوزه‌ری بیری سیاسی, ستیڤن ئێرك لیدمان. وه‌رگیڕانی له‌سویدیه‌وه‌, ئاسۆس كه‌مال1997 ل 12
نوسینه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ماركس بابه‌تی رۆژنامه‌وانی بوون, به‌شێك له‌و نوسینانه‌, ناڕه‌زایه‌تی بوو له‌یاسا چاودێره‌كان, هه‌روه‌ك ده‌ڵێ‌” چاودێری كردن وه‌كو كۆیله‌یه‌تی وایه‌ و هیچ پاكانه‌یه‌كی ناوێ‌” . دواتر قه‌ناعه‌تێكی بۆدروست بوو كه‌به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ هاوكارێكی كاریگه‌ره‌ له‌ئاڵوگۆری جهاندا, به‌ڵام ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ چۆن مومكین ده‌بێت, وه‌ختێك ئیدیۆلۆژیه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیایی كه‌واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌پۆشێ‌, پێویستی به‌ئاشكرا كردن و ره‌خنه‌كردن هه‌یه‌, وه‌كاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئینسان له‌و ئیدیۆلۆژیا دۆگما و وه‌همیانه‌ رزگار بكه‌ین, وه‌ختێك ده‌بینین ترادیسیۆن ره‌گوڕیشه‌ی له‌فه‌لسه‌فه‌دایه‌، وه‌ختێك ده‌بینین ئایین بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت به‌ئیدیۆلۆژیایه‌ك كه‌مرۆڤ ناچار بكات ببێته‌ كارێكته‌رێك و به‌رگری له‌و وه‌همه‌ بكات كه‌له‌تێكسته‌وه‌ بۆته‌ به‌شێك له‌ژیان، له‌زمانی ئیلاهیه‌وه‌ بۆته‌ زمانی مرۆڤ و هتد، هه‌روه‌ها ریگه‌ش نه‌دراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی واقیعبینن و ته‌واو تێگه‌یشتوون له‌ئیدۆلۆژیاو شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی له‌ماناكانی دیكه‌ی ژیاندا، هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌دراوه‌ به‌ئازادی و به‌راسته‌وخۆ موناقه‌شه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بكرێ‌، بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ له‌و تێگه‌یشتنه‌ وه‌همیه‌ بگه‌ن و ئه‌لته‌رناتیڤی ژیان به‌هه‌ند وه‌ربگرن، بۆیه‌ زۆرجار له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی ناله‌باری سیاسی, ماركس ناچار بووه‌ به‌زمانێكی ره‌مزی و ته‌نز ئامێز بنوسێ‌, تاكو سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان بپارێزێ‌، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێكی وه‌كو سوكراتیش له‌سه‌ر وه‌ختی خۆیدا به‌زمانێكی ته‌نزی قسه‌ی ده‌كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه‌.


مانیفێستێك بۆحیزب.. زمانێك بۆ سیاسه‌ت

تارماییه‌ك له‌ئه‌وروپا دێت و ده‌چێ‌ تارمایی كۆمۆنیزم, هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌وروپای كۆن پاپا و تزارا رادیكاڵه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان پۆلیسی نهێنی ئه‌ڵه‌مان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م تارماییه‌ له‌په‌یمانێكی موقه‌دده‌سدا پێكهاتوون ” مانیفێستی حیزبی كۆمۆنیست. ئه‌مه‌ رسته‌ی یه‌كه‌می مانیفێستی پارتی كۆمۆنیزمه‌ كه‌ماركس و ئه‌نگلس دایانڕشت, به‌رله‌وه‌ی پرس له‌تارمایی ماركس بكه‌ینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌بانگه‌وازێك بۆ كۆمۆنیزم و ترسی ده‌سه‌ڵات له‌و بانگه‌وازه‌, باسێكی كورت ده‌رباره‌ی بیروبۆچونی هه‌ندێك بیرمه‌ندی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ وه‌رده‌گرین, دوای تێپه‌ڕبوونی 150 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌م بانگه‌وازه‌ ئێمه‌ له‌به‌رده‌م دوو بۆچوونی دژ به‌یه‌كین، یه‌كێكیان باس له‌مانی به‌های ئه‌و بانگه‌وازه‌ ده‌كات كه‌سه‌ره‌نجام به‌مه‌رگی سیستمی سه‌رمایه‌داری ته‌واو ده‌بێ‌ و پێی وایه‌ كه‌مادام دوو چین له‌وێدا به‌یان كراوه‌ و هه‌ر ئه‌م دوو چینه‌ له‌ململانێدان و دژیه‌كن كه‌له‌نێوان هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌ و دواجار حیسابێك بۆ چینه‌كه‌ی مام ناوه‌ند نه‌كراوه‌ كه‌هه‌ر ئه‌وان به‌شێكن له‌جوڵه‌ی ژیان به‌ڵام ناچنه‌ نێو مێژووه‌وه‌، بۆچونه‌كه‌ی تریش كه‌به‌رگری لێده‌كات، پێی وایه‌ ماركس سنوورێكی بۆ پاوانخوازی سه‌رماداری دانا كه‌چاكسازی له‌سیستمی ژیان و سعات كار و مافی كرێكار و زه‌مانه‌ت و نه‌مانی باب مه‌زنی و كویلایه‌تی هه‌موویان به‌رهه‌می مانیفێستن.

ئێمه‌ سه‌ره‌تا بۆچوونه‌ دژه‌كه‌ وه‌رده‌گرین، ریمۆن ئاڕون بۆچوون كه‌سێك وه‌رده‌گرێت به‌ناوی ئه‌كسلۆس و پێیی وایه‌ ماركس فه‌یله‌سوف نیه‌ و ته‌نها كۆمه‌ڵناسێكی شاره‌زایه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ فه‌یله‌سوفی نامۆبون نییه‌ و هیچی تر، به‌ڵام پاشان له‌باره‌ی مانیسفێسته‌وه‌ ئارۆن ده‌ڵێ‌” مانیفێستی كۆمۆنیزم ده‌قێكی نازانستییه‌ و نوسراوێكی ریكلامیه‌ به‌ڵام ئه‌نگڵس و ماركس فكره‌ زانستیه‌كانی خۆیان له‌و مانیفێسته‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو، هه‌روه‌ها فكری سه‌لمێنراوی ماركس ته‌نها دروستكردنی دووبه‌ری جه‌نگه‌ له‌نێوان سه‌رمایه‌دار و كرێكار، وه‌ختێك باس له‌ئێمه‌ و ئه‌وان ده‌كات ئێمه‌ وه‌كو مرۆڤایه‌تی له‌ناوده‌بات هێشتا پێناسه‌ی ئه‌وان نادیاره‌، ئه‌م خه‌ڵسه‌ته‌ی تێدایه‌ له‌لایه‌نێكه‌وه‌ دوژمناكاری چه‌وسێنه‌ران و چه‌وساوه‌كان و له‌لایه‌نی دیكه‌شه‌وه‌ ئینتیما بۆ دروستكردنی ته‌نها دوو مه‌یدانی شه‌ڕ له‌دوو جه‌مسه‌ری دژیه‌كدا هه‌یه‌” هه‌روه‌ها وه‌كو ریمون ئارۆن باسده‌كات، دوو شێوه‌ له‌دژبه‌ری ده‌ستنیشانكاری سه‌رمایه‌داری له‌نوسراوه‌ زانستیه‌كانی ماركس و له‌كتێبی مانیفێستی كۆمۆنیستدا ده‌بینرێن، شێوازی یه‌كه‌م ناكۆكی نێوان هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا، بۆرژوازی به‌رده‌وام ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهێزتر دروستده‌كات، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان واته‌ په‌یوه‌ندی خاوه‌ندارێتی و شێوه‌ی دابه‌شكردنی داهات به‌هه‌مئاهه‌نگی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ناگۆڕێن، سیستمی سه‌رمایه‌داری ده‌توانێ‌ زۆرتر له‌پێشوو رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌رزبكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربوونی سامانیش دیسان هه‌ژاری توشی به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه‌، كه‌واته‌ ئه‌م دژیه‌كه‌ له‌ئاكامدا قه‌یرانی شۆڕشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌موچه‌وه‌رگره‌كانن، ئه‌وانه‌ن كه‌ماركس وه‌كو چینی ناوه‌ندی حیسابی بۆ نه‌كردوون له‌و مێژووه‌ حه‌تمیه‌ی دیاری كردووه‌ كه‌مه‌رگی سه‌رمایه‌دارییه‌”. قۆناغه‌ بنه‌ماییه‌كانی هزر له‌كۆمه‌ڵناسیدا.

به‌رگی یه‌كه‌م. ریمۆن ئارۆن. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. عه‌بدولڵا ره‌سوڵی. ل 240. بۆچوونه‌كه‌ی تر كه‌ جۆن كاسیدیه‌ به‌رگری له‌ماركس ده‌كات پێی وایه‌ فه‌لسه‌فیه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه‌ سه‌رمایه‌داره‌كه‌ی سه‌رده‌می ماركس نییه‌ و خۆشگوزه‌رانیه‌كی هێناوه‌ كه‌به‌رهه‌می ئه‌و ترسه‌یه‌ له‌مانیفێستدا هه‌یه‌. (جۆن كاسیدی) كه‌بیرمه‌ندێكی شاره‌زایه‌ له‌سیستمی سه‌رمایه‌داری و یه‌كێك له‌توێژه‌ره‌وه‌كانی سۆسیالیزمه‌ و له‌زانكۆی (وڵ ستریت) و به‌رپرسی دانانی ستراتیژیه‌كانی سه‌رمایه‌گوزاریه‌, سه‌باره‌ت به‌پرسی ئه‌وه‌ی ئایا مانیفێست ئه‌رزشێكی سیاسی ماوه‌ و قابیلی خوێندنه‌وه‌یه‌ یان نا؟ ده‌ڵێت” قه‌ناعه‌ت به‌قسه‌كانی ماركس ده‌كه‌م كه‌راستی گوتووه‌” له‌شوێنێكی تردا ده‌ڵێت” یه‌كێك له‌وانه‌ گرنگه‌كانی ماركس ئه‌وه‌یه‌ كه‌ره‌وتی سه‌رمایه‌ به‌ره‌و لای پاوانخوازی ده‌چێت, ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی هاتنه‌دی رێسایه‌كی سیستماتیكی دژوار, ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش دواتر به‌بۆچوونێكی ریفۆرمخوازانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی وه‌ك (تیۆدۆر رۆزۆلفت و فرانكلین رۆزۆلرت) سه‌لمێنران” له‌شوێنێكی تردا قسه‌ له‌سه‌ر زمانی سیاسیانه‌ی ماركس ده‌كات وه‌ك پێناسه‌یه‌ك بۆ شیركه‌ت و ماشینێك كه‌له‌سه‌رده‌مێكی تردا به‌رچاو ده‌كه‌ون ده‌ڵێت” شه‌پۆلی گه‌وره‌ی گارخانه‌ و داروسازی و پیشه‌سازی و ئه‌سله‌حه‌ سازی, په‌یوه‌ندی جۆراو جۆریان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌كانیشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی مادی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌ی ده‌بێت كه‌پێشبینیه‌كانی وه‌دی هات” سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌به‌شێك له‌بیرمه‌ندانی ئێستا هه‌مان زمانی ماركس به‌كاردێنن به‌ڵام وشكتره‌و پێیان ئه‌غزه‌ ناوی ماركس بێنن ده‌ڵێت” به‌جیهانی بوونی سه‌رمایه‌ له‌وئاوازانه‌یه‌ كه‌وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو كه‌سێكه‌, به‌ڵام ناوهێنانی ماركس بۆكه‌سێكی وه‌كی (دانی رودێك) كه‌ئوستادی زانكۆكانی ئامریكایه‌ بۆداهاتووی پیشه‌كه‌ی قازانجی نیه‌” له‌كۆتاییدا جۆن كاسیدی ده‌ڵێت ” هه‌تا سیستمی سه‌رمایه‌دار بمێنێت ماركس هه‌ر به‌زیندووی ده‌مێنێته‌وه‌”, كه‌وابوو ماركس زیندووه‌ به‌پێی ئه‌م بۆچوونه‌ی جۆن كاسیدی.
ئیستا دێمه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌بایه‌خدان به‌زمانی ماركس له‌دیدی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌رایی چ گرنگیه‌كی هه‌بووه‌ و بۆچی به‌رواوردی ده‌كات له‌گه‌ڵ زمانێك كه‌ شكسپیر له‌ئه‌ده‌بدا به‌كاریده‌هێنێت.

موناقه‌شه‌كردنی پرسی ئه‌و زمانه‌ی كه‌ماركس بۆ فه‌لسه‌فه‌و بیركردنه‌وه‌ به‌كاری هێناوه‌, پرسێكه‌ له‌لای ژاك درێدا له‌میانه‌ی ته‌ماهی كردنی زمانی فكر و ئه‌ده‌به‌وه‌ هاوسه‌نگیه‌ك دروست ده‌كات, ئه‌و هه‌وڵده‌دات تارمایی ده‌قی هاملێتی شكسپیر له‌گه‌ڵ تارمایی ماركس به‌راورد بكات و بڕوای به‌زمانی راسته‌وخۆ نیه‌, تا ده‌گاته‌ هه‌ڵگرتنی سنووری نێوان بیركردنه‌وه‌و فه‌لسه‌فه‌ و ئه‌ده‌ب, درێدا له‌تێزه‌كه‌یدا كه‌بۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ق موناقشه‌ی ده‌كات, پاشان په‌یوه‌ندی له‌نێوان حیكایه‌تی تارمایی هاملێت و تارمایی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی گرێده‌دات, ئه‌و یه‌كه‌مین پرسیاری له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌كات و ده‌ڵێ‌” بۆچی تارمایی له‌لای ماركس به‌(كۆ) هاتووه‌؟ ئایا له‌كه‌سێك زیاتر ئاماده‌یه‌؟ ئایا ئه‌و تارماییه‌ له‌گه‌لێكه‌وه‌ هاتووه‌”5. دواتر موناقه‌شه‌ی زمانی سیاسی ده‌كات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانێك كه‌ته‌نها بۆ ئه‌ده‌به‌ و كه‌شكسپیر له‌هاملێتدا وه‌كی سیمبۆل به‌كاری هێناوه‌, لێره‌ تارمایی وه‌كو باوكێكی رزكاركه‌ر هاتووه‌, به‌هه‌مان شێوه‌ش تارماییه‌كه‌ی ماركس بانگه‌واز كردنه‌ بۆبزوتنه‌وه‌یه‌كی رزگاركه‌ری مرۆڤ له‌ده‌ستی چه‌وساندنه‌وه‌ و جیاوازیه‌ چینایه‌تیه‌كان, له‌مباره‌یه‌وه‌ فلادیمیر ئیلیچ لینین ده‌ڵێ” هه‌ر وشه‌یه‌ك بۆخۆی گشتی كردنێكه‌ كه‌به‌یارمه‌تی زمان و فه‌رهه‌نگ كۆكراوه‌ته‌وه‌, ئیتر نه‌سل به‌ نه‌سل كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌موان و بیركردنه‌وه‌ و لۆژیكی دابین كردووه‌”.

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا درێدا كه‌له‌كتێبی هه‌ڵوێسته‌كاندا له‌ساڵی 1981 ئه‌نجامدراوه‌ و موناقه‌شه‌ی پێداویستی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان ماركسیزم و پێكهاته‌ شكێنی ده‌خاته‌ روو, ده‌ڵێ‌” ده‌بێ‌ كه‌ڵك له‌زمانی ماركس وه‌ربگرین, تاكو به‌باشی كه‌ڵه‌كه‌بوونی میتافیزیكی بناسین كه‌له‌مێژوودا له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵچنراون” له‌كتێبی تارماییه‌كانی ماركسیشدا ده‌ڵێ‌”ده‌بێ‌ به‌تێڕوانینێكی فه‌لسه‌فیه‌وه‌ ته‌ماشای فكری ماركس بكه‌ین” به‌بڕوای ئه‌و ئینته‌رناسیونالی نوێ‌, نه‌خاوه‌ن ئۆرگانی سیاسیه‌ و نه‌خاوه‌ن حیزبه‌, به‌ڵكو پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه‌ له‌نێو ئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا له‌دایك بووه‌, بۆئه‌مه‌ش وه‌ڵامی ئه‌ركه‌ گرینگه‌كانی كاری ئێمه‌ی رۆشنبیره‌ له‌نێو ئه‌و فه‌لسه‌یه‌دا, ماركسی ره‌سه‌ن و ماركسی ناڕه‌سه‌ن له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه‌ و كامیان له‌مێژوودا بهێڵینه‌وه‌ و كامیان بخه‌ینه‌ نێو زبڵدانه‌وه‌, له‌سه‌رووی هه‌موشیه‌وه‌ پێویستمان به‌و وشانه‌یه‌ كه‌له‌زمان و ئه‌ندێشه‌كانی ماركسدا دژ به‌نایه‌كسانی و سته‌مه‌” ئه‌م گشتی كردنی فه‌رهه‌نگ و زمانه‌ له‌تێڕوانینی فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندانی پاش ماركس, هه‌وڵێكه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌و لۆژیكه‌ی ماركس كه‌له‌خه‌یاڵی ئینساندا هه‌یه‌ بۆله‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌ی جێگیربووه‌.

زمان له‌سروشته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ست

به‌گشتی مرۆڤ جگه‌له‌زمانی ده‌روونی, خاوه‌نی دوو جۆر له‌زمانه‌, (زمانی سروشتی و زمانی ده‌ستكرد). زمانی سروشتی ئه‌و زمانه‌یه‌ كه‌له‌رێگایه‌وه‌ رۆژانه‌ دیالۆگ ده‌كه‌ین و له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین, زمانی ده‌ستكردیش ئه‌و زمانه‌یه‌ كه‌له‌چه‌ند كۆڵه‌كه‌ و نیشانه‌یه‌كدا و به‌مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت دروستمان كردوون و گه‌شه‌ی كردووه‌, بۆنمونه‌ (زمانی سیمبول) واته‌ سیمۆلۆژیا ( ئاماژه‌) كه‌له‌ماتماتیكدا نازناوی (شیمی) یان (كۆدی) لێنراوه‌ و له‌هونه‌ری شانۆییشدا كاری پێده‌كرێت, ئه‌و زمانه‌ ناڕاسته‌وخۆیه‌یه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی تر ئاراسته‌ ده‌كرێت, لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌زمان له‌نێو سیستمدا كردارێكه‌ له‌به‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌گه‌ریه‌ و پشت به‌بایه‌خی خودی هۆشیار ده‌به‌ستێت, به‌رای سۆسێر (پراكتیك) له‌زماندا واته‌ كۆنتڕۆڵی ژینگه‌یه‌ و جێگره‌وه‌كه‌شی ئه‌و شتانه‌یه‌ كه‌ئاماژه‌ی بۆده‌كرێت, له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پێی وایه‌ سیمۆلۆژیا به‌شێكه‌ له‌كۆمه‌ڵناسی و درێداش دواتر ئه‌م بۆچوونه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ‌” په‌یوه‌ندی به‌هوشیاریه‌وه‌ هه‌یه‌” (6)
دیالیكتیكێك كه‌ماركس له‌زمانی سیاسه‌تدا كه‌ڵكی لێوه‌رگرتووه‌, فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كولتوره‌كاندا ته‌ماهی ده‌كات, به‌ومانایه‌ی كه‌گوتاری یه‌كگرتنی كرێكاران له‌هه‌موو دونیا, گوتارێكه‌ به‌بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌زهه‌ب و ئیتنیك و ترادیشنه‌كان ده‌گاته‌ بیری هه‌ركه‌سێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌, چونكی ئه‌و سیستمه‌ی كه‌كه‌وته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی ماركس, به‌ئاشكرا چینه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا راگرتبوو, به‌ئاشكرا چینه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كێبه‌ركێدان, هه‌ڵبه‌ت تاكۆتایی هاتن به‌و سیستمه‌ش جیاوازی چینه‌كان هه‌رده‌مێنێت, كه‌وابوو زمانێك كه‌ماركس له‌رووی سیاسیه‌وه‌ پێشكه‌شی كردووه‌, له‌واقیعی ژیانی رۆژانه‌ی كرێكاردا تێگه‌یشتنی ئاسانتره‌ له‌وه‌ی كه‌به‌زمانی فه‌لسه‌فه‌ توێژینه‌وه‌, له‌سه‌ر گۆڕینی ژیانێكی باشتر بكرێت و كۆمه‌ڵگه‌ ئۆرگانیزه‌ بكرێت, به‌پراكتیك كردنی گوتاری یه‌كگرتن, نه‌هێشتنی جه‌هه‌نم و هێنانه‌ ئارای به‌هه‌شتێكه‌ كه‌ئینسان له‌رێگه‌ی قودره‌تی خۆیه‌وه‌ ده‌توانێت ژیانی تێدا بكات, هه‌ر شۆڕشێك له‌مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریدا بووه‌, زمان به‌شێك بووه‌ له‌ئیشكالیاته‌كانی, نه‌گه‌یشتنی فه‌لسه‌فه‌ی لاهووتی له‌رێگه‌ی ئاینه‌كانه‌وه‌, به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان نه‌گه‌یشتنی زمانی ده‌قه‌كان بووه‌.

رۆژنامه‌… تریبۆنێك بۆگه‌یاندنی گوتار

به‌رله‌وه‌ی ماركس ده‌ست بۆ كاری رۆژنامه‌وانی به‌رێت, خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی كتێبی (خانه‌واده‌ی پیرۆز) بوو, پاشان بوو به‌كارێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ل ئه‌نگڵس دا كه‌وه‌ڵامی هێگڵیه‌ لاوه‌كان بوو, دواجار كه‌بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌رێگای رۆژنامه‌وه‌ وه‌كو كایه‌كی گرنگ بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی گوتاری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و موناقه‌شه‌ فه‌لسه‌فیه‌كان و ئاشنا كردنی كریكار به‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی چالاك و دژ به‌سیستمی سه‌رمایه‌داری, دواتر له‌رێگای رۆژنامه‌ی (پێشكه‌وتنی) فه‌ره‌نسیه‌وه‌ كه‌له‌پاریس ده‌رده‌چوو بۆچوونه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه‌, ئه‌وه‌بوو پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ رێگه‌یان له‌بڵاكردنه‌وه‌ی نوسینه‌كانی گرت و ناچار كرا به‌ره‌و برۆكسل سه‌رهه‌ڵبگرێ‌, له‌وێش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ رێگه‌ی لێده‌گیرێ‌ نوسینه‌ سیاسیه‌كانی بڵاوبكاته‌وه‌, دواجار ناچار ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌نگڵسدا, به‌یانێك به‌ناوی مانیفێست ده‌ربكه‌ن, وه‌ك یه‌كه‌مین به‌یان بۆدانانی حیزبی كۆمۆنیست هه‌روه‌ك پێشتر باسمان لێوه‌ كرد.

ئه‌گه‌رچی ماركس به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری پۆلیسدا بوو, دواجار ناچار ده‌بێ‌ رۆژنامه‌ی (new rainsh ziytong ) ده‌ربكات و ببێته‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ورۆژنامه‌یه‌دا بیربڕوای سیاسی دژ به‌ده‌وڵه‌ت بڵاوده‌كرایه‌وه‌, له‌ساڵی 1849 به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ كرێكاران هانده‌دات و رۆژنامه‌یه‌كی ته‌حریزیه‌ رۆژنامه‌كه‌ داده‌خرێت, دواتر وه‌كو گۆڤارێكی مانگانه‌ی سیاسی ئابووری ده‌ریده‌كرد, هه‌ڵبه‌ت ماركس رۆژنامه‌ی ته‌نها بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرو بۆچوونی سیاسی و به‌تایبه‌تی كۆمۆنیستی نه‌بوو, به‌ڵكو به‌شێكی كاره‌كه‌یان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیكۆمێنته‌ نهێنیانه‌ بوو كه‌له‌دادگای پڕۆسیه‌كاندا هه‌بوو, ئه‌وه‌بوو حكومه‌ت ناچار بوو نامیلكه‌یه‌ك به‌ناوی نهێنی دادگایی كردنی كۆمۆنیسته‌كان له‌شاری كۆڵن بڵاوبكاته‌وه‌, پاشان له‌ساڵی 1855به‌ناچار له‌رۆژنامه‌ی (new odrzaytong ) نوسینه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه‌, له‌ساڵی 1859 له‌گه‌ڵ ئه‌نگڵسدا رۆژنامه‌ی (گه‌ل) یان ده‌رده‌كرد, له‌ساڵی 1862 له‌رۆژنامه‌ی (پرێس) ده‌ینووسی كه‌رۆژنامه‌یه‌كی زیاتر هوونه‌ری بوو, له‌ساڵی 1865 له‌رۆژنامه‌ی (سۆسیالیستی دیموكراتی) بۆچوونه‌كانی ده‌نووسی.

هه‌ڵبه‌ت ناوهێنانی ئه‌و رۆژنامانه‌ی كه‌ماركس كاری تێدا كردوون و نوسینی بڵاوكردۆته‌وه‌, ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نین, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌ئه‌و رۆژنامه‌ی وه‌ك تریبۆنێك به‌كارده‌هێنا بۆ گوتاری سیاسی و كێبه‌ركێی حكومه‌تی پڕوسیا و سیستمی سه‌رمایه‌داری, به‌مه‌ش توانی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر خوێنه‌ر و چینی كرێكارانه‌وه‌ هه‌بێ‌ و پشتگیری له‌قسه‌كانی بكه‌ن.

————————
سه‌رچاوه‌كان
1: گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره‌ 14 فایلێك له‌سه‌ر ماركس
2: ده‌سنووسه‌ فه‌لسه‌یه‌كانی ماركس . له‌سایتی ماركسیزم وه‌رگیراوه‌
3: (رێگوزه‌ری بیری سیاسی, ستیڤن ئێرك لیدمان. وه‌رگیڕانی له‌سویدیه‌وه‌, ئاسۆس كه‌مال1997 ل 12
4: رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان ژماره‌ (712) 11/11/2006 .
5: كتێبی (اگیاف ماركس) جاك دریدا ترجمه‌ نز عیاشی. ل23
6: علم اللغه‌. دی سۆسێر




مارکس لەدیدی (جێسکا کاسل)ەوە …. لە وەڵام بە پرسیاری دەنگەکان

ئەم چاوپێکەوتنە درێژەی مەلەفێکە سەبارەت بە کارڵ مارکس لە 2010وە درێژەی هەیە….
دەنگەکان

جێسیکا کاسڵ، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی رایەرسن لە تۆرنتۆ-کەنەدا. لەبواری نیشتەجێبوون، تەندروستی دەروونی، ئالودەبوون، دادی کۆمەڵایەتی، توندو تیژی خێزانی، کاری کردووە. لە حەوت ساڵی رابوردوودا بەگوڕ و تینێکی زۆرەوە تێکەڵ بەخەبات بووە لە پێناو سۆسیالیزمدا و ئێستا ئەندامێتی تەواوی بۆردی ڕێکخەرو نووسەری ئۆرگانی Fightback ی (Marxist.ca)یە (هەوادارانی مارکسی جیهانی) لقی کەنەدایە کە بوونیان هەیە لە زیاتر لە سی وڵاتی جیهاندا.
جێسیکا وەکوو مارکسستێك، گرنگیەکی تایبەتی داوە بە دۆزی ژنان و گەنجان و بەستوویەتیەوە بەخەباتی چینایەتیەوە و بە جەنگ دژی سیستەمی سەرمایەداری.

دەنگەکان:
1) گەلێک ڕۆشنبیربانگەشەی بەسەرچوونی مارکسیزم وەکو فەلسەفەیەک بۆ گۆڕینی جیهان ئەکەن. لەبەرامبەریشدا کەسانی تر هەن باوەڕیان وایە کەوا مارکسیزم توانای گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە لە ڕژێمی سەرمایەداری لە جیهانی ئەمڕۆماندا. بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەم دوو ڕا دژبەیەکە چۆنە؟

وەڵام: ئێمە پێویستە لە خۆمان بپرسین، ئەگەر مارکسیزم پەیوەندی بە جیهانی ئەمرۆمانەوە نیە، بۆچی میدیای بۆرژوا و ئەکادیمێکانیان بەردەوام هێرشی بۆ دێنن؟ ئەگەر ئەوە ڕاست بێت، کەواتە هێرشەکانیان وەکو لێدانی ئەسپێکی مردوو وایە. لێرەدا هۆ هەیە وامان لێ دەکات گوێ نەگرین لە بوختان و پەلامارەکانی مۆدێلی چەقێتی گۆی زەوی لە گەردوون (باوەڕی باو و باڵادەست تا سەدەی شانزە کە گۆی زەوی بە چەقی گەردوون دائەنا و ئەستێرەکانیشی بەدەوردا ئەخولانەوە)- ئەمە لەبەر ئەوەیە کەوا لە زووەوە نەسەلمێنراوە و چیتر پێویست بەوە ناکات گفتوگۆی لەسەر بکرێت!
هۆی هەوڵی بەردەوامی بۆرژوا بۆ پوچەڵ کردنەوەی مارکسیزم بەدەقیقی ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە مارکسیزم نەک تەنها پەیوەندیدارە بەڵکو ئاشکراکەری ڕاستییەکانیشە لەو سیستەمە کۆمەڵایەتی و ئابوریەی کە ئەوان خوازیاری پاراستنین. بیرۆکەکانی مارکس و ئنگڵز، کە لە مانیفێستی کۆمۆنیست بەرجەستە کراوە و لە کارەکانی دواتریش پەرەیان پێ دراوە، پێشبینی و شرۆڤەی دیاردەکانی جیهانگیری و قەیرانی زیا بەرهەمی جیهانی ( کە ئابوریناسە بۆرژواکان بە خواربەکارهێنراو” under consumption” ئاماژەەی پێ ئەکەن لە هەوڵی شاردنەوەی دەم و چاوی ڕاستی پرۆسەکە)، چڕبونەوەی سامان لە دەستانێکی کەمتر و کەمتردا، پەرەسەندنی کۆمپانیا نێودەوڵەتێکان و مۆنۆپۆڵێکان، جەنگ و قنیات کردن. مارکسیزم تەنها شیکرەدنەوەی بۆ پرۆسە ئابورێکە نەکردووە بەڵکو شیکردنەوەی بۆ بنچینەکانی چەوساندنەوەی ژن کردوە و بناغەشی بۆ تێگەیشتن بۆ جۆرەکانی تری چەوساندنەوە و جیاڕەگەزی لە 150 ساڵی رابوردودا دانا. پەوەیست بوونی بیری مارکسیزم بەژیانەوە لەمە زیاتر ئەبێ چۆن بێت کە ڕووداوە جیهانیەکان بە بەردەوامی سەلماندوویانە.

لەهەمان کاتدا، فەیلەسوفان و ئابوریناسانی بۆرژوا نەیانتوانیوە هیچ کام لە کێشە بنچینەییەکانی ئابوری سیستەمی سەرمایەداری چارەسەر بکەن. پێیان وتین گوایە ئەمە گونجاوترین سیستەمی ئابوریە و لەبەرزترین ئاستی مرۆڤایەتی، کەچی هێشتا بە ملیۆنەها کەس بێکارن، بێ جێگاو ڕێگان، بێبەشن لە خزمەت گوزاری تەندروستی، لە خوێندن، لە خواردن و لە ئاو. ئێستا کە من ئەمە ئەنووسم، تەنها لە شەش مانگی داهاتوودا بیست ملێۆن کەس ڕوبەڕوی مەرگ ئەبێتەوە لە برساندا، هەرچەندە بڕی خواردنی بەرهەم هێنراو لەسەر ئەم ئەستێرەیە بەشی دە ملیار کەسە. ئەمە چۆن سستمێکی لەبارە؟!
لە ڕاستیدا ئەوە تێۆری ئابوریناسانی بۆرژوا و فەیلەسوفە سیاسیەکانیانە کە زۆر بە ئاشکرا شکستی هێناوەومەحاڵە لەسەر ئەرزی واقیع بسەلمێنرێ. لەدوای قەیرانە جیهانێکەی 2008، کێ ئەتوانێ قسە لەسەر تیێۆری “دەستی نادیار” بکات کە گوایە بازار خۆی ڕێک ئەخاتەوە و هاوسەنگ ئەبێتەوە؟ لە2008 ەوە قەرزی جیهانی بە ملیارەها دۆلار زیای کردووە و هەندێ وڵات بەئاستەم بەشە قەرزەکانیان لەوادەی خۆیدا پێ پەیدا ئەکرێ بەوێنەی یۆنان. 2008 تەنها نۆبەرەی قەیرانێکی گەلێک قوڵتر و کێشە هەژێنترە. ئەم قەرزانەی دەوڵەت ئەگوێزرێتەوە و ئەکەوێتە سەر شانی کرێکاران و گەنجان لە ڕێی بەتایبەت کردنی کەرتی گشتی، قنیات کردن، کەمکردنەوەی کرێ دەست و دەستکەوتەکانی تر. لەگەڵ زیادبوونی ناجێگیری ئابووری، سەرەتای هەڵکشانی خەباتی چینایەتی ئەبینین لە هەموو جیهاندا. ئابوریناسان و دەستەی بیرمەندانی سەر بە سەرمایەداری خۆشیان هۆشداری ئەدەن لە ئەگەری یاخیبوون و هەڵگیرسانی شۆڕش، ئەگەر ڕەوشەکە بەردەوام بێت. لەگەڵ ئەوەشدا چارەیەک بەدی ناکەن بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان.

تەنها مارکسیزم شیکردنەوەی بۆ ئەم قەیرانە گشتگیرەی ئێستا هەیە و ئەتوانێت ئەلتەرناتیڤەکەشی پێشکەش بکات. ئەوە ڕاستیەکی بابەتیانەیە کەوا بەشی هەمووان و بەزیادیشەوە سەرچاوەی بژێوی وسامان هەیە کە بەستاندەرێکی شیاو هەموو بژین، (بەتایبەتی کە بزانین دەوڵەمەنترین هەشت کەسی دونیا سامانەکانیان بەقەدەر سامانی 50٪ سامانی چینی خوارەوەی خەڵکی سەر گۆی زەویە). تەنها بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕ بۆ دەسکەوتتی تایبەت ڕێگرە لە دەستەبەر کردنی پێداویستی زۆرینەی دانیشتوانی سەرزەوی. سۆشیالیزم تەنها ڕێگایە بۆ بەرەوپێش چوون!

دەنگەکان:
هەوڵگەلێك هەیە کەوا مارکس تەنها وەك فەیلەسوفێك بخوێنرێت لە بواری ئەکادیمیدا، لەلایەکی تریشەوە گروپ و پارتە مارکسیستەکان مارکس وەکوو کیانێکی ئادێۆلۆجی پێشکەش ئەکەن. دیدی ئێوە بۆ مارکس لەنێوان فەلسەفە و ئایدێۆلۆجیدا چۆنە؟

وەڵام: مارکسیزم بریتیە لە چۆنیەتی تێڕوانین و تێگەیشتنمان لە دنیای دەوروبەرمان. لەم هەستپێکردنەوە، مارکسیزم ئایدێۆلۆجیا و فەلسەفەشە لەهەمان کاتدا. لەڕاستیدا من هیچ جیاوازیەکی ڕوون لە نێوانیاندا نابینم، ئەتوانین بڵێین هەموو بۆچونێکی ئایدیۆلۆجی بنەمایەکی فالسەفی هەیە. بۆ مارکسیزم، فەلسەفەی ماتیریالیزمی دیالیکتیك بنەما و ڕێگایەك بوو کە لێیەوە هەموو سیستەمی بیرکردنەوەی مارکسییانە پەیدا بوو. ئاگادار بین یان نا، سەیرکردنی جیهان بەبێ چاویلکەیەکی ئایدیۆلۆجی یان فەلسەفی یان چوارچێوەیەکی بیرکردنەوە کارێکی مەحاڵە. بەڵام ئەگەر فەلسەفەیەکی بەکردەیی سەرکەوتووشت نەبێ؛ ئەوە ئەگەری دواکەوتنت لە دنیابینی باوی مێژوویی و ئابوری – کۆمەڵایەتی سەردەمەکەی خۆتدا هەیە. مارکس ئەوەی ڕوون کردەوە کە دیدی باوی کۆمەڵگا دیدی دەسەڵاتە، کەوا زەمینەیەکی ئیدیاڵ بۆ فۆرمی بەڕێوەبردنەکەیان لە چەوساندنەوەو دەستبەسەراگرتن دەستەبەر ئەکات. بۆیە زۆر گرنگە کەوا چینی چەوساوە و ژێردەست فەلسەفەی تایبەت بە خۆیان هەبێت.

مارکس دەستنیشانی کردوەو کە کاری فەلسەفە تەنها تێگەیشتن نیە لە دنیا، بەڵکو گۆڕاندنیشیەتی. هەروەها ماتریالیزمی دیالیکتیك بە دەقیقی فەلسەفەی گۆڕانە و چۆن هەموو گۆڕانکارێکانیش دەرئەنجامی هێزە دژەیەکەکانە. لە سروشتدا بێت یان لە ژیانی کۆمەڵایەتی. زیاتر بڵێن، گۆڕانکارێکان پلە بە پلە ڕوو نادات بەڵکو زۆر بەخێرایی و تەقینەوە ئاسا ئەبێت. پەیوەست بەم مێژووەوە ئەبینین چۆن خەباتی چینایەتی دژبەیەکی چەوساوەکان و چەوسێنەرەوەکان مێژووی بەرەو پێش جولاندوەو بوەتە هۆی ناو بە ناو تەقینەوەی شۆڕشگێریانە و گۆرانکاری لە کۆمەڵگادا کردووە. ئەمەش پێشبینیەکی ترسناکە بۆ چینی سەرمایەداری کە سیستەمەکەیان و بەهاکانی بە شیاوترین و سروشتیترین سیستەمی بەڕێوەبردن دائەنێن بۆ مرۆڤایەتی.

کێشە لە پرۆسەی فێرکردنی فەلسەفەی مارکسیزم بەشێوەیەکی سادە بە بێ بەستنەوەی بە مێژوو و ئابوورییەوە، ئەوەیە کە ئامانجە شۆڕشگێڕیەکەی لەدەست ئەدات. تەنها ئەبێتە فەلسەفە لەپێناو فەلسەفە نەك وەك ڕێنیشاندەرێك لە پێناو خەباتی چینایەتی و گۆڕنکاری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی ئازادکردنی جەماوەری چەوساوە. مارکسیزم ئەگەر وەکو ڕەخنەیەکیش لە سیستەمتی سەرمایەداری لە دەزگا ئەکادیمێکاندا بخوێنرێت، بەبەردەوامی و بەڕادەیەکی زۆر دەرئەنجامە شۆڕشگێریەکەی بۆ لەناوبردنی ڕژێمی سەرمایەداری لە دانوسان و گفتوگۆ دوور ئەخرێتەوە. ئەمەش شتێکی چاوەڕوان کراوە چونکە دەزگا ئەکادیمێکان بەزۆری لەژێر کاریگەری کۆمپانیاکاندان و سەرچاوەی دارایشیان لە دەوڵەتەوەیە کە لەکۆتاییدا هەر بەرگریکەری ڕژێمی سەرمایەداریە. هەروەها ئەمە باڵادەستی تێۆرەکانی پۆست مارکسیی وەکو پۆست-مۆدرینزم و پۆست-سترەکچەرڵزم ڕوون ئەکاتەوە، کە بە شێوەیەکی کارا لە بنەما سیستەماتێکەکانی چەوساندنەوە و دەستبەسەراگرتن کەم ئەکاتەوە (تەماوی ئەکات). ئەو بیرۆکانەی کە لە ئنستتیوتە ئەکادیمێکانی سەر بە دەزگا ئابورێکان ئەوترێتەوە، لەژێر کاریگەری و بیروباوەر و بۆچونی ئەو دەزگا ئابوورەییانەدان.

مەخابن لەدەرەوەی ئەکادیمیاکانیش تەنانەت لە نێو گەلێ لەو ڕێکخراوانەی کە ناوی خۆیان ناوە ڕێکخراوی مارکسی، زیاتر مارکسیزم بە شێوەیەکی دۆگمایانە وەرگیراوە. بەڵام مارکسیزم دۆگما نیە، تۆ ناتوانی ئاماژە بە وتەیەکی مارکس یان لینین لە دەرەوەی کۆنتێکست (سیاق<کۆی راستی و بیروبۆچونەکانی پەیوەست بە ڕووداوێك>) بکەی بەتەنها بۆ بەکارهێنان لەسەر هەر دۆخێکی ئەمڕۆدا. واتە ئەبێ لە ڕەوشە کۆنکڕێتیە بابەتیەکاننەوە دەست پێ بکەین بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی نێوان هێزە دژبەیەکەکان بۆ تێگەیشتن لە هەر دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز و دڵنیایی لە سەر ئەنجامە ئەگەرییەکان- ئەمە شێوە دیالیکتیکی مارکسیزمە (dialectic method of Marxism)، نەک دۆگمایەکی مردووی چەقبەستوو.

دەنگەکان:
ڕاپرسی و ژمارەکان وای پیشان ئەدەن کەوا مارکس بوونێکی بەرچاوی هەیە لە نێو لاوان وچالاکوانانی نەوەی نوێ، ئەم هەبوونەی مارکس لە بیر و چالاکی لاوانی ئەمڕۆدا چۆن لێك ئەدەیتەوە ؟

وەڵام-) زۆر سەختە ئەگەر سەیری هەموو جیهان بکەین لەمڕۆدا و بەو ئەنجامە نەگەین کەوا شتێکی بەڕاستی هەڵە دەگوزەرێ. سیستەمی سەرمایەداری جیهانی زۆرینەی ڕەهای دانیشتوانی سەر گۆی زەوی خستۆتە نێو ترسناکترین و ڕوخێنەرترین دەرئەنجامەکانی سیستەمەکەیەوە. لە بیرەوەری گەنجاندا هیچ سەردەمێكیان نەبینیوە کە تیایدا سەرمایەداری توانیبێتی ژیان بە ستاندەرێکی ئابڕوومەندانە دەستەبەر بکات. ئەوان لە سەرمایەداری تەنها قەیران و داڕوخانیان دیوە. هەروەها ئەوان بەشێك نین لە ورەبەردەرانی نەوەکانی پێشتر کە بەهۆی داڕوخانی یەکێتی سۆڤێت و خیانەتی دەیەهان ساڵەی سەرکردە کارەکان و پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکان و پارتە “کۆمۆنیستیە” ستالینێکان لە هەموو جیهان. لە کۆتایشدا، لاوان بە شێوەیەکی زۆر تایبەت هەستیارن لە بەرامبەر قەیرانەکانی سەرمایەداری. ئەمانە لە سەردەمێکدا خوێندن تەواو ئەکەن کە قەرزی خوێندن و ڕادەی بێکاری و دڵەڕاوکێی کاری کاتی وهەڵکشانی ڕۆکێت ئاسای تێچووی ژیان و داڕوخانی ژێرخانی دام و دەزگا کۆمەڵایەتێکان لەڕادە دەرچووە. سەرمایەداری تەنها داهاتوویەکی ڕەشیان پێشکەش ئەکات بۆیە بەدوای جێگرەوەیەکدا ئەگەڕێن. گەنجانێکی زۆر بێزراون لە ڕەگەز پەرستی و وەحشیگەری پۆلیس، لە جیاکاری لەسەر بنەمای سێکس جێندەر و جۆرەکانی تری زوڵم لێکردن و جیاکاری. بۆیە بەدوای ڕێگایەکدا ئەگەڕێن لە پێناو ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لەم کارەساتانە.

گەنجانێکی زۆریش توندڕەو بوون بەهۆی ڕووداوگەلێك کە لە هەندێک وڵاتدا دەگوزەرێ وەکو بەهاری عەرەبی، بزووتنەوەی کرێکاران و گەنجان لە وڵاتی یۆنان و ئیسپانیا، شەڕی دانێشتوانی هەندێ وڵات لە دژی سەدەها ساڵ لە داگیرکاری و ژێردەستی، خراپتر کردنی ڕەوشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقا نموونەی قەیرانی پەنابەران و دەیانی تریش . جا بۆیە گەنجان لە دەرئەنجامی هەموو ئەم کێشانە ئەگەنە ئەنجامی پێویستی گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانە. کەسانی وەکو بێرنی ساندەرز لە ئەمەریکا و جێرمی کۆربن لە بریتانیا ڕۆڵیان هەبووە لە بە میللیتر کردنی (زیاتر قبوڵ کردنی) سۆشیالیزم، بەڵام پێویستە کەوا گەنجان و کرێکاران بەخۆیان فێربن لە بری ئەم جۆرە مارکانەی سۆسیالزم، کە بەڕاستی پینەکردنی سیستەمە سەرمایەدارێکەیە. کە لە کۆتایشدا بە سەلامەتی ئەیهێڵێتەوە. ئەوەی بەڕاستی پێویستە گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵگایە. ئەگەر تۆ ئارەزوی شکاندنی لۆژیکی سەرمایەداریت نەبێت ئەوە ئەبێ بەزۆر ملکەچی بیت. وەکوخیانەتەکەی الیکسیس تسیبراس لە یۆنان، کە بەتەواوی پاوان کرا لەلاێەن سندوقی دراوی جیهانی و بانکی ئەوروپیەوە. ڕووداوی لەم جۆرانە سنوورداری ریفۆرمکردنی سیستەمەکە دەرئەخەن و ملێۆنەها گەنج ئەخاتە سەر ئەو باوەڕەی کەوا سۆشیالیزم تەنها وەڵام و ڕێگە چارەیە و ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی سەرمایەداری تەنها ڕێگەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.


لە ئنگلیزیەوە/ نەجات عزيز / 18-05-2017




تارمایی مارکس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیادا … ئاسۆکمال

تارماییەک هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا ڕاودەکا ئەویش تارمایی مارکسە. ئیکۆنۆمیست وەک زمانحاڵی نیولیبراڵیزم هاوار دەکا” باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لەوەی ببیت بە قوربانی داهاتوی مارکس ئەوەیە کە دەست پێ بکەیت بەوەی جدی وەریگری”.*١

ئەم ترسە لەپای چی؟

ئاشکرایە مەسەلەکە شۆڕشێك نیە بەڵکو هەڵبژاردنێکی پەرلەمانیە، بەڵام مافی هەڵبژاردن هەرچەند بەرتەسک و ڕوکەشیش بێت فرسەتی بەدەنگدەر داوە کە بیرێکی ڕادیکاڵ تر لەوە بکاتەوە کە بەرامبەر بەم ئەزمەیەی سیستەمی سەرمایەداری ئێستا لە ئارادایە هەڵبژاردەی ئەو چیە؟
باڵی چەپی حزبی کرێکاران بە لیدەری جێرمی کۆربن و ڕاوێژکارەکەی جۆن ماکدۆناڵ، مانیفێستێکیان خستۆتەڕوو کە دەیەوێ ڕیفۆرمی ئابوری بە قازانجی کرێکاران و خوێندکاران و مناڵان و کرێچیەکان و دانانی باجی زیاتر لەسەر سەرمایەداران دابنێ. ئەم مانیفێستە شۆڕشگێڕانە نیە و ریفۆرمیستیە بەڵام ئەم داواکاریانە لە دەورانی ئەزمەی ئێستای مالی و بریکزیت (دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا) و بەرنامەی ڕاستڕەوی حزبی پارێزگاراندا دەنگ و چاوەڕوانیەکی شۆڕشگێڕانە لەهەناوی خۆیدا هەڵدەگرێ کە ڕەنگدانەوەی تیۆری مارکسە.

ڕادەی دەوڵەمەندبونی سەرمایەداران Social Market Foundation (SMF) بەپێی ئاماری لە بەریتانیادا ٪٦٤ هەڵکشاوە و ڕادەی هەژاری کرێکاران ٪٥٧زیادی کردوە. معاشی بەڕیوەبەری بانکەکان ٣٠٠ بەرامبەری معاشی فەرمانبەرێکە، لەکاتێکدا پیشتر ٢٠-٣٠ ئەوەندە بوو.*٢ هەروەها ٪١ی دەوڵەمەنترین سەرمایەدارەکان بەهێندەی ٥٥ ٪ دانیشتوانی هەژاری سامانی هەیە*٣. ئەم واقعیەتە کە مارکس وەک چڕبونەوەی سەرمایە لەلایەک و هەژاری لەلایەکی تر وەک یاسای ئابوری سەرمایەداری خستویەتیە ڕوو ئەمڕۆ لەم کۆمەڵگەیەدا بە گۆشت و خوێن سەلمێنراوە و “ئیکۆنۆمیست” یش ناچارە دروستی تیۆریەکەی مارکس پشت ڕاست بکاتەوە . “ئیکۆنۆمیست” چینی دەسەڵاتداری بەریتانیا لە ئاکامی بڕواهێنانی کۆمەڵگە بە پێویستی بانگەشەکانی مارکس ئاگاداردەکاتەوە کە لەم کاتانەی ئەزمەدا سەرهەڵدەدا، و ئەگەر ببنە مانیفیست و چاوەڕوانی کرێکاران ئەوا دیسان تارماییەکەی مارکس خۆی نیشان دەدا. هەر ئەوەندە بەسە کە مەزاجی شۆڕشگێڕانە لە کاتی ئەزەمەدا فرسەتی دەرکەوتن پەیدا بکا تا وەک ئاگری بن پوش یاساکانی کەڵەکەی سەرمایە و هەژارکردنی کریکاران ئاگربگرن.

نیولیبرالیزمی پارێزگاران هەمان بەرنامەی ئابوری ترامپ و باڵی ڕاستی هەیە کە دەیەوێ لەم ئەزمەیەدا باجەکانی سەر کرێکاران و هەژاران زیاتر بکا و بیمە و زەمانەتە کۆمەڵایەتیەکان لابەرێ و کرێی خانو زیاتر بکا و پەنابەران دەربکا و درێژە بە دەستێوەردانی سەربازی و پێشبڕکێی ئەتۆمی و قەرزدارترکردنی وڵاتە گەشەنەکردوەکان بدا و کۆنترۆڵی بازاڕی جیهانی و پیشێلکردنی پاراستنی ژینگە و هتد بدەن..گرنگی باڵی چەپی حزبی کریکاران لەم کاتەدا ئەوەیە کە دەیەوێ دژ بەم شەپۆلەی نیولیبرالیزم و کۆنسەرڤاتیزم ڕاوەستێ و بەرگری لە مافی کرێکاران و سەندیکاکانیان و بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ بۆ ١٠پاوەند لە سەعاتێکدا و دابینکردنی خانو و خۆڕایی کردنی خوێندن و بەکورتی باشترکردنی هەلومەرجی ژیانی کرێکاران و توێژە کەم دەرامەتەکان دەکا و پەنابەران دەپارێزێ و ڕیگری دەکا لە دەستێوەردانە سەربازیەکان و خوازیاری پاراستنی ژینگەیە.
ئەمە هەرچەند مانیفیست و شەڕیکی بەرگریکارانەیە نەک کۆتایی هێنان بە سیستەمی کۆیلایەتی کاری بەکرێ بەڵام گرنگی لە دروستکردنی جەوێکی لەبارتر بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی خۆش دەکا.

هەربۆیە ئەگەر بەریتانیا سەد ساڵ لەمەوبەر هوشداری دا بە سەدەی بیست دا کە تارمایی بەلشەفیزم ڕاوی دنیای سەرمایەداری دەکا و دەبێ ڕێگا بە خەتەری سوور نەدا ، بەڵام هوشداریەکەی بەجدی وەرنەگیرا و شۆڕشی ئۆکتۆبەر سەرکەوت. ئیستاش “ئیکۆنۆمیست” ،وەک پیرە بیرتیژەکەی نیولیبرال هەمان هوشداری دەداتەوە بەریتانیا خۆی کەئەگەر تارمایی مارکس بەجدی نەگرێ ئەوا دەبێتە قوربانی سەدەی بیست ویەکەمی مارکس.

سەرکەوتنی حزبی کرێکاران لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی بەریتانیادا بەهەر ڕادەیەک بێت دەتوانێ ئەم بانگەشەیەی مارکس بۆ شکاندنەوەی قەیرانی ئێستا بەسەر بەشی سەرمایەداران لە داهاتی کۆمەڵگەدا جێبەجێ بکا و زەمینەی گۆڕانی مەزاجی شۆڕشگێڕانە دروست دەکا کە کرێکاران ئەمڕۆ بۆ وەڵامدانەوەی سەرمایەداری قەیرانگرتو پێویستیان پێیەتی تاکو گۆڕانکاری دروست بکەن. ئینسانێک کە خوازیاری دنیایەکی باشترە لەڕیزی دەنگدان بە حزبی کرێکاراندا تارمایی مارکس لەم هەڵبژاردنەدا هەست پێ دەکا، ئەمەش وایکردوە ئەم بانگەشە و ململانێی هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردە بێ تامەکانی ڕابردوو .

“*١ http://www.economist.com/news/britain/21721916-shadow-chancellors-comment-provoked-scorn-yet-marx-becomes-more-relevant-day-labour
*٢ http://www.bbc.co.uk/news/business-32824770
*٣ https://www.theguardian.com/uk-news/2014/may/15/britains-richest-1-percent-own-same-as-bottom-55-population




حیكایەتی شۆڕشی شوبات … كەڤین مورفی … وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد

كرێكارانی ڕووسیا لە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە 1917دا مانیانگرت. ئەمە بووە هۆى كۆتاییهێنان بە قەیسەرییەت لە ڕووسیا

كەڤین مورفی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد

[تێبینیی: كەڤین مورفی یەكێكە لە هاوڕێ سۆسیالیستەكانم، كە لە هەمانكاتیشدا سەرپەرشتیاری پڕۆژەى ژاكۆبنی شۆڕشی ڕووسیایە لەیادەى سەد ساڵەى شۆڕشی ئۆكتۆبەردا، داوای لێكردم بۆ وەرگێڕانی چەند وتارێك بۆ زمانی كوردیی كە لە پرۆژەكە و ئەرشیڤی ماركسیستەكان لە ئینتەرنێت و كتێبێكیشدا بەزمانە جیاوازەكان بڵاودەبێتەوە، دەقە كوردییەكانیش هاوپێچ بكرێن].

گرنگترین مانگرتن لە مێژووی جیهاندا بە ژنانی كرێكاری كارگەى ڕستن و چنین لە پترۆگراد لە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە 1917 دەستیپێكرد (بەپێی تەقویمی كۆنی یولیان دەكاتە 23ی ئۆكتۆبەر). 13 سەعات كاركردن لە ڕۆژدا لەكاتێكدا منداڵان و هاوسەرەكانیان لە شوێنێكی دیكە بوون، ژنان ژیانێكی ناخۆش و كارەساتباریان هەبوو كە دەبوو خێزانەكانیشیان بەڕێوەبەرن و بۆچەندین سەعات لە سەرمای ژێر سفری سەدییەوە لەڕیزدا بمێننەوە بە ئومێدی ئەوەى پارچە نانێكیان دەستبكەوێت. هەروەك چۆن تسویۆشی هاسیگاوا لە لێكۆڵینەوە گرنگەكەیدا لەسەر شۆڕشی شوبات دەڵێت: “بۆ ئەوەى ژنان كردار بنوێنن هیچ پێویستییەك بە پروپاگەندە و بانگەشە نەبوو”.

قەیرانە قوڵە كۆمەڵایەتییەكانی ڕووسیا بەهۆى شكستی ڕژێمی قەیسەرییەوە بووە هۆی بڕیاردان لەسەر چەند ڕیفۆرمێكی مانادار و قەیرانەكانیش لە درزی قوڵی ئابووریی نێوان دەوڵەمەندان و كۆى كۆمەڵگای ڕووسییەوە سەرچاوەى دەگرت. ڕووسیا ڕووسیا لەلایەن ئۆتۆكراتەكانەوە بەڕێوە دەبرا، قەیسەر نیكۆلاسی دووەم، چەندین جار دۆمای هەڵوەشاندبووەوە، پەیكەرەیەكی هەڵبژێردراوی بێ دەسەڵاتی بونیاد نابوو و كە لەلایەن یاساوە باڵادەستیی پیاوانی بەسەر موڵك و ماڵەكاندا سەپاندبوو.

لەبەردەم دەروازەى جەنگدا، چالاكیی مانگرتن هاتەئارا كە لە شۆڕشی 1905 و كرێكاران بەرپایان كرد و بەربەستییان لەسەر شەقامەكانی پایتەختدا دروستكرد و ئەو شەقامانەیان داخست. جەنگ كۆتاییهاتنی بە قەیسەرییەت بۆ ماوەیەك دواخست، بەڵام شكستی میلیتاریی و لەدەستچوونی نزیكەى حەوت ملیۆن و سەدان زیانی گەورەی بێ پێشینە گەندەڵیی ڕژێمی بەڕادەیەك بۆ هەموو كونج و كەلەبەرەكانی كۆمەڵگا بەدوای خۆیدا هێنا. بۆیە ئەمە لەدەستدانێكی گەورە بوو و قوڵ بوو كە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، شازادە لیڤۆڤی بەرەو جۆرێك لە پیلانگێڕیی برد – ئەویش بەبێ ئەوەى هیچ كردارێكی هەبێت – كە بووە هۆى دەركردنی قەیسەر و زیندانیكردنی لە تزارینا. ڕاسپۆتین، قەشەیەكی شارلاتان و سەرسەریی نفوزێكی زۆری لە دادگای قەیسەردا بەدەستهێنابوو، لە دیسەمبەری 1916 نەك لەلایەن ئەنارشیستەكانەوە، بەڵكو لەلایەن پاشایەتیخوازەكانەوە كوژرا.
لەبەرەى چەپدا، بەلشەڤییەكان ببوون بە هێزی گەورە و كاریگەر لە پانتاییەكی بەرفراوانتری شۆڕشگێرانی پێشڕەوی گەورەترین شەپۆلی مانگرتنەكان لە مێژووی جیهاندا (بەشێكی سەرەكیی سۆسیالیستە میانڕەوەكانی لایەنگریی جەنگ خۆیان لەهەموو كردەیەكی مانگرتن پاراست).

قەیسەرییەت بۆ ساڵانێك جەنگا. سی مانگرتنی سیاسیی لە نیوەى دووەمی 1912 لە كێڵگەى ئاڵتوونی لینا قەتڵوعامی 270 كرێكاری لێكەوتەوە و ئەوان ئازایانە ڕووبەڕووی پۆلیسی نهێنیی قەیسەر (ئۆخرانا) بوونەوە و دەستگیركران. لێكدابڕانی شۆڕشگێڕانی دەستگیركراو لە 1915 و 1916 دەسەڵات و هێزی ڕێژەیی چەپی لە پیترۆگراد پیشاندەدا: بەلشەڤییەكان 734، ناحزبییەكان 553، ئێس ئاڕەكان 98، مەنشەڤییەكان 79، میژرایۆنستییەكان 51، ئەنارشیستەكان 39. لەگەڵ شەش سەد ئەندامانی بەلشەڤییی لە كارگەكانی كانزا، ئەندازیاریی و ڕستن و چین لە ڤایبۆرگ، شارۆشكەیەك بوو كە زۆرینەى خەباتگێڕانی سەرتاسەری جەنگی لێكۆببووەوە.
لە 9ی كانوونی دووەمی 1917دا، دوانزەهەم ساڵیادی یەكشەممەى خوێناویی قەتڵ و عامەكە كە لە شۆڕشی 1905دا ئەنجام درابوو، زیاتر لە 142000 كرێكار مانیانگرت. كاتێك دۆما لە 14ی شوبات كرایەوە، 84 هەزار كرێكاری دیكە لەلایەن مەنشەڤیكە پرۆ جەنگەكانەوە ڕابەرایەتیی كران.

كەمبوونەوەى كەرەستەى خۆراك بووە هۆی ئەوەى حكومەت داوای كۆكردنەوەى دانەوێڵەی زیاتر بكات لە گوندەكاندا. بۆ نموونە نانەواییەكانی پیترۆگراد داخرابوون و خستنەڕووی نان بۆ چەندین حەفتە كەم بووەوە و ئەم قەیرانەش وردە وردە دەسەڵاتدارانی قەیسەرییەتی زیاتر بەرزكردەوە. ئۆخرانا (پۆلیسی نهێنیی قەیسەرییەت) چەندین ڕاپۆرتیی نهێنیی دەربارەى پێكدادانەكانی نێوان پۆلیس و ژنانی كرێكاری لە هێڵەكانی سەرەگرتن بۆ نان لە پیترۆگراد پێشكەشكردبوو. دایكان “سەیری منداڵانی نەخۆش و برسی و نیوەبرسیی خۆیان دەكەن و ئەمەش لەوانەیە بووبێتە هۆى ئەوەى ئەوان زیاتر لەپیاوان لە شۆڕش نزیك بووبێتنەوە. میلیكۆڤ ڕۆدیشێڤ و هاوبەشەكانی زیاتر لەوان ترسناكترن”.

لە 22ی شوباتدا، كایرۆڤی بەلشەڤیی باسی لەوە كرد ژنانی ڤایبۆرگ كۆبوونەتەوە و ژنان حەزیان لەوە نییە لەڕۆژی جیهانیی ژناندا مانبگرن و گوێ لە “دەستوور و فەرمانەكانی حزب” بگرن. ئەمە كایرۆڤی زیاد ئازاردا – ئەو دواتر دەنووسێت “توڕە و بێزار” بووە كە ژنانی بەلشەڤیی ڕێنماییەكانی حزبیان فەرامۆش كردووە – بەڵام بۆ بەیانی دواتر لەپێنج میلی كارگەى چنین مانیانگرت.
بەشداریی ژنان لە نیڤا ثرێد میلزدا هاواریان لێبەرزبووەوە: “بەرەو شەقامەكان! بووەستن! ئەوە ئێمەین!” پاڵیان بەدەرگاكانەوە نا تا كردییانەوە و سەدان ژنانی كرێكاریی كارگەی كانزا و ئەندازیاریی ڕژانە شەقامەكانەوە. كارگەى ئەندازیاریی نۆبڵ ژنانی كرێكار دەستیانكرد بە دروستكردنی تۆپەڵە بەفر و دەیانگرتە جامخانەى كارگەكانەوە تا ئەوانی دیكەش و هاوسەرەكانیان پەیوەندییان پێوەبكەن “وەرنە دەرەوە! كار بووەستێنن!”. هەروەها ژنان دەستیانكرد بە ڕێپێوان بەرەو كارگەى ئەریكسۆن، و لەوێ كایرۆڤ و بەلشەڤیكەكانی دیكە كۆبوونەوەیەكی بچووكیان لەگەڵ ئێس ئاڕی كارگەكان و مەنشەڤییەكان ئەنجامدا و بەزۆرینەى دەنگ بڕیاریاندا پەیوەندیی بە كرێكارانی دیكەوە بكەن.

پۆلیس ڕاپۆرتی لەسەر كۆبوونەوەى ژنان و كرێكارانی گەنج پێشكەشكردووە كە داوای “نان” دەكەن و دەستیانكردووە بەگوتنی گەلێك گۆرانی شۆڕشگێڕانە. لەكاتی ڕێپێواندا ژنان ئاڵا و دروشمە سورەكانیان لە پیاوان وەرگرتووە و هاوار دەكەن: “ئەمە پشووی ئێمەیە. زۆر بەباشی ئاڵاكان بەرز بكەنەوە”. لەسەر پردی لیتیانی، وێڕای دروشم و چوونە پێشەوە بەردەوامەكانی خۆپیشاندەرانەوە پۆلیس دەستیكرد بەڕێگریكردن لێیان بۆ ئەوەى مانگرتنەكە نەگاتە ناوەڕاستی شارەوە. لە درەنگانی دوانیوەڕۆدا سەدان كرێكار دەستیانكرد بە تێكشكاندنی بەربەستەكە و لەلایەن پۆلیسیشەوە هێرشیان كرایە سەر. لە ناوەڕاستدا “بەشێوەیەكی دیار هەزار كەس لە ژنان و گەنجان” دەستیانگەیشت بە نێڤسكی [شەقامی سەرەكیی پیترۆگراد-وەرگێڕ] بەڵام پەرتەوازە ببوون. ئۆخرانا لەڕاپۆرتەكانیدا دەڵێت خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان وروژێنەر و جوڵێنەرانەن كە بووە هۆى ئەوەى “پێویستیی بڵاوكردنەوەى یەكینەكانی پۆلیس لە هەموو شوێنێكدا بهێنێتە پێشەوە”.

شەست هەزار مانگرتووی 78 هەزار مانگرتووەكە لە شارۆچكەى ڤایبۆرگەوە بوو. ئەگەرچی دروشمگەلێك دژی جەنگ و دژی قەیسەر دەركەوتبوون، بەڵام دیارترین خواست بۆ نان بوو. لەڕاستیدا دەسەڵاتدارانی قەیسەرییەت وابیریان دەكردەوە كە ئەم یاخیبوونە تەنها بۆ نانە، بەڵام ئەم بیركردنەوە زۆر درەنگ بوو و ئاگاداركردنەوەیەكیش بوو بۆ سەركوتی خۆپیشاندەران لەلایەن سوپای قۆزاقەوە. ئەو شەوە، بەلشەڤیكەكانی ڤایبۆرگ كۆبوونەوە و دەنگیاندا بۆ ڕێكخستنی مانگرتنی سەرتاسەریی سێ ڕۆژە لەگەڵ ڕێپێوان بۆ شەقامی نێڤسكی.
ڕۆژی دواتر، بزووتنەوەى مانگرتن بەرزبووەوە بۆ دووبەرابەر بۆ 158 هەزار كەس، ئەمە دروستكردنی گەورەترین مانگرتنی سیاسیی بوو دژی شەڕ. حەفتا و پێنج هەزار كرێكارانی ڤایبۆرگ مانیانگرت، بیست هەزاریان لە شارەكانی پیترۆگراد، راسیلیڤسكی و مۆسكۆ، و نۆ هەزاریشیان لە نارڤاوە بوون. جەنگاوەرانی گەنجانی كرێكاری سەر شەقام دەستیانكرد بە پێشڕەویی و ڕووبەڕووبوونەوەى پۆلیس و سوپا لەسەر پردەكان و شەقامی نێڤسكیان لە ناوەڕاستی شاردا كۆنتڕۆڵ كرد.

لە كارگەى ئازیاڤ، قسەكەرانی مەنشەڤی و ئێس ئاڕەكان باسی هەڵوەشاندنەوەى حكومەت دەكەن و لەگەڵ كرێكاراندا بەتوندی باسی كردەوەى نابەرپرسانەى كارگە دەكەن و داوا لەكرێكاران كرا ڕێپێوان بەرەو كۆشكی تراویدە، كە لەوێ ئەندامانی دۆما بەبەردەوامی خەریكی قەناعەتپێكردنی قەیسەرییەت بوون تا سازش بكات. بەلشەڤییەكان لە ئەریكسۆندا داوای لە كرێكاران كردبوو ڕێپێوان بەرەو ناوچەى قازان بكەن و خۆیان بە چەقۆ، ئامرازی ڕەق و تۆپەڵە بەفر چەكدار بكەن بۆ جەنگ و ڕووبەرووبوونەوەى بەردەمییان لەگەڵ پۆلیسدا.
جەماوەرێكی 40 هەزار كەسی خۆپیشادار دژی پۆلیس و سەربازان لەسەر پردی لیتیانیدا جەنگان، بەڵام لەوێ بەریان پێگیرا. 2500 كرێكاری كارگەى ئەریكسۆن ڕووبەڕووی قۆزاقەكان بووەوە لە ناوچەى سامپسۆنیڤسكی. ئەفسەران هێرشیان دەكردە سەر قەرەباڵغیی و كۆبوونەوەكە، بەڵام قۆزاقەكان بەوریاییەوە جوڵانەوە و بۆیە ڕاڕەوەكە لەلایەن ئەفسەرەكانەوە كرایەوە. كایرۆڤ دەڵێت “هەندێكیان پێكەنین. تەنانەت یەكێكیان بەچاوێكی كراوە و خۆشەوە لە كرێكارانی دەڕوانی”. لە هەندێك شوێندا پرۆسەكەیان بەدەستەوە گرتبوو: “ئێمە هاوسەر، باوك و برامان لە بەرەكان هەیە. ئێوەش دایك، هاوسەر، خوشك و منداڵتان هەیە. ئێمە داوای نان و كۆتاییهێنان بەجەنگ دەكەین”.

خۆپیشاندەران هەرگیز هەوڵیان نەدا خۆیان بكەنە هاوڕێی توڕەیی و ڕقی پۆلیس. لە شەقامەكاندا لاوان سەیارەكانیان ڕادەگرت، گۆرانی شۆڕشگێڕانەیان دەگوت، تۆپەڵە بەفریان دەگرتە پۆلیس. پاشان هەزاران كرێكاران ڕێگاكەیان كردەوە، جەنگ و ململانێیەكی قورس لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا ڕوویدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەقامی نێڤسكی. لەهەمانكاتدا، كرێكاران سەركەوتووبوون لە كۆبوونەوەى دووبارە لە بەرە شۆڕشگێڕییە نەریتییەكانی كازان و پەیكەری ئەلێكساندەری سێیەم لە ناوچەى زنامینسكایا لابەرن. خواستەكان ببوونە خواستی سیاسیی واتا تەنها لەقسەكردندا بۆ خواستی نان نەمابووەوە، بەڵكو قسە دژی جەنگ و ئۆتۆكراسیی (ملهوڕیی قەیسەر) دەكرا.

لە ڕۆژی بیست و پێنجەمدا، مانگرتن بوو بە مانگرتنی گشتیی، لەسەرووی 240 هەزار كرێكاری كارگەكان لەلایەن فەرمانگەى كرێكاران، مامۆستایان، نووسەران، كارگوزاران، خوێندكارانی زانكۆ و تەنانەت خوێندكارانی ئامادەییەكانیشەوە پەیوەندییان پێوەكرا. سایەق تەكسییەكان پەیمانیاندا كە تەنها سایەقیی بۆ “ڕابەران”ی ڕاپەڕینەكە دەكەن.
دووبارە كرێكاران لە كارگەكانیان ڕیزەكانی خۆیان ڕێكخستەوە. لە كۆبوونەوەى كارگەى پڕ لە زەبر و زەنگی پارڤیانین لە ڤایبۆرگ، بەلشەڤییەكان، مەنشەڤییەكان و قسەكەرانی ئێس ئاڕەكان داوایان لە كرێكاران كرد ڕێپێوان بەرەو مەیدانی نێڤسكی بكەن. یەكێك لە قسەكەران بەم ڕستە شیعرییە شۆڕشگێڕییە كۆتایی بە قسەكانی هێنا: “كۆتایی، جیهانێكی بێ كەڵك، ڕۆتین و گەندەڵیی لە سەرەوە بۆ خوارەوە. ڕووسیای لاو لەسەر ڕێگای ڕێپێوانێك وەستاوە!”.

خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی حەڤدە بەركەوتنی توندوتیژئامێز بوونەوە لەگەڵ پۆلیس و سەربازان و كرێكاران دەستیانكرد بە ئازادكردنی هاوڕێ زیندانیكراو و دەستبەسەركراوەكانیان لەلایەن پۆلیسەوە. یاخیبووان دەست لەناودەست دەچوونە پێشەوە، هێزەكانی قەیسەرییەت لەسەر زۆربەى پردەكاندا تووشی تاقەتپڕوكێن هاتبوون یان ڕێگاكەیان دەكردەوە بۆ ناوەڕاستی شار. كۆنتڕۆڵكردنی شەقامی نێڤسكی، خۆپیشاندەرانی یەكخست لە ناوچەى زنامینسكایا. پۆلیس و قۆزاقەكان دووبارە چەند لێدانێكیان بەئاراستەى كۆبوونەوەكاندا بەڕێكرد، بەڵام ئەو كاتەى سەرۆكی پۆلیس ناچاربوو پاشەكشە بكات – ئەویش بەهۆى شمشێری قۆزاقییەوە. ژنانی كرێكار دووبارە ڕۆڵێكی سەرەكییان گێڕایەوە: “سەرەنێزەكانتان دابنێن، وەرنە ناومانەوە”.
لە ئێوارەدا، بەرەى ڤایبۆرگ لەلایەن یاخیببوانەوە كۆنتڕۆڵكرا. خۆپیشاندەران بەرەو وێستگەكانی پۆلیس ڕۆیشتن و دەستیان بەسەر هەموو دەمانچە و شمشێرەكانی سەربازانی قەیسەردا گرت و پۆلیسی ئەمنیی (ژاندارم) و پۆلیس ڕایانكرد.
ڕاپەڕین و یاخیبوون قەیسەر نیكۆلاسی دووەمی خستە بەردەم فشارێكی قورسەوە. ئەو گوتی “من فەرمان دەكەم هەر سبەى ناڕێكیی و پشێویی لە پایتەختدا كۆتایی پێبهێنن”. و فەرمان بە فەرماندەى پیترۆگراد، خابالۆڤ كرا ئارامیی بگەڕێنێتەوە و كۆبوونەوەكان پەرتەوازە بكات. خابالۆڤ ڕاڕابوو (“چۆن لەڕۆژی دواتردا ئەوان بووەستێنین؟”)، بەڵام ڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتییەكەى قبوڵ كرد. لە هۆڵی شارەوانییدا گوتی: “دوعا دەكەین و هیوادارین سەركەوتوو بین”. لە بەرەبەیانی ڕۆژی دواتردا، ڕایانگەیاند كە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان قەدەغەكراون و ئەگەر كۆتایی پێنەهێنن ڕووبەڕووی هێزی سوپا دەبنەوە.

لە بەرەبەیانی یەكشەممەى 26ی مانگدا، پۆلیس دەستیكرد بە دەستگیركردنی ئەندامانی سەرەكیی و ناوكی كۆمیتەى بەلشەڤیی پیترۆگراد و سۆسیالیستەكانی دیكە. كارگەكان داخران، پردەكان هەڵگیران، و ناوەڕاستی شاریش كرا بە كەمپێكی سەربازیی. خابالۆڤ لەشەقامی سەرەكییەوە تەلەگرافی دەكرد كە “لە بەرەبەیانی زووەوە شار ئارام بووەتەوە”. دوای كەمێك هەزاران كرێكار ڕێگاكەیان كردەوە و لە شەقامی نێڤسكی دەركەوتنەوە و دەستیانكرد بە گوتنی گۆرانی شۆڕشگێڕانە و دروشمگەلێكیان دەگوتنەوە، بەڵام سەربازان بەشێوەیەكی سیستەماتیك تەقەیان لێدەكردن.
بەشەكانی گروپی ڤۆلینسكی لە ناوچەى زنامینسكایا بوو بە ئەركێكی سەرەكیی بۆ كۆتاییهێنان و بەرگرتن لە خۆپیشاندان. هەموو سوارەكان دەستیانكرد بە هێرشكردنە سەر كۆبوونەوە گشتییەكان، بەڵام شكستیان هێنا لە پەرتەوازەكردنیان. پاشان فەرماندە فەرمانی بەسەر هێزی سوپادا كرد تەقەیان لێبكەن. ئەگەرچی هەندێك لە سەربازان تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد، پەنجاوپێنج خۆپیشاندەر كوژران لە نزیكی زنامینسكایا و هەندێك لە كرێكاران لەماڵەكانیاندا خۆیان شاردەوە و پەنایان بردە بەر كافتریاكان. زۆربەى كوژراوان لەلایەن هێزی وەفاداریی پاشایەتییەوە بوون بە بەكارهێنانی ئەفسەرانی پلەباڵا.
وێڕای ئەمە، هێشتا ئەم هێرشە خوێناوییە یاخیبوونی خامۆش نەكردەوە.
ڕاپۆرتێكی پۆلیس باسی ئەوە دەكات ڕاپەڕیوان گەیشتووەتە ئاستێكی بەرزی سەرسوڕهێنەری فیداكاریی:
“لەم قۆناغەى ناڕێكییەكاندا ئەمە وەك دیاردەیەكی گشتیی دەبینرا، كە كاتێك لەلایەن هێزی سەربازییەوە هەڕەشەى بڵاوكردنیان لێكرا، سەرسەریانی یاخیبوو زیاتر تووڕە بوون و دەستیانكرد بە هەڵكۆڵینی شەقامەكان و بەرد و فانۆسیان لەسەر شەقامەكان دەگرتە هێزەكان. كاتێك كۆمەڵێك تەقە بە ئاسماندا كرا، نەك تەنها خۆپیشاندان و كۆبوونەوەكان بڵاوەیان نەكرد، بەڵكو وەڵامێكی جەرگبڕیان دایەوە و دەستیانكرد بە تۆپ و بەرد تێگرتن بە پێكەنینەوە. تەنها ئەو كاتەى ڕاستەخۆ تەقە بۆ ناوەڕاستی خۆپیشاندان و كۆبوونەوەكان بكرابایە، ئەگەر و گریمانەى ئەوە هەبوو بەشداریكەران پەرتەوازە بكات… لە حەوشەى ماڵە دراوسێكان خۆیان دەشاردەوە، هەركە تەقەكردن دەوەستا، خێرا خۆیان بەشەقامەكاندا دەكردەوە”.
كرێكاران دووبارە بە سەربازانیان دەگوت چەكەكانیان دابنێن، هەوڵی گفتوگۆیان دەدا كە بردنەپێشەوەى خەبات لەبەرژەوەندیی دڵەكانی زۆرێك لە سەربازانیشە. هەروەك ترۆتسكی باسی دەكات، پەیوەندیی “نێوان ژنان و پیاوانی كرێكار و سەربازان، لەژێر تاق و تروقی گولەباران و ئامێر و چەكدا، چارەنووسی حكومەت، جەنگ و وڵاتی دیاریكرد”.

لە ئێوارەى 26ی مانگدا، ڕابەرانی بەلشەڤیی ڤایبۆرگ كۆبوونەوەیان لە باخێكی سەوزەوات لە دەوروبەری شاردا ئەنجامدا. زۆرێك لە پێشنیارەكان باسی ئەوەى دەكرد كاتی بانگەواز بۆ شۆڕش تەنها دەبێت بە دەنگی گشتیی بێت. ئەوەى لەهەمووان زیاتر هاتوهاواری نابووەوە بۆ بەردەوامیدان بە جەنگ، پاشان ئاشكرا بوو یەكێك بوو لە بەكرێگیراوان و سیخوڕانی ئۆخرانا (پۆلیسی نهێنیی قەیسەر). لەڕوانگەى سوپاوە دەبوو شۆڕش لەدوای 26ی مانگەوە ڕووبدات. بەڵام پۆلیس ناتوانێت بەر بە ڕاپەڕین بگرێت بەبێ پشتیوانیی هەزاران سەرباز.
كرێكاران لە ئێوارەى پێشوودا خۆیان لە سەربازخانەى پاڤلۆڤسكی نزیك كردبووەوە: “هاوڕێیان پێتان دەگوترێت كە پاڤلۆڤسكی، تەقە لە ئێمە دەكات – ئێمە سەبازانمان لە یونیفۆرمی ئێوەدا لە شەقامی نێڤسكی بینیوە”. سەربازان “هەموویان ترساو و بێڕەنگ ببون”. داوایەكی دیكەى هاوشێوە لە سەرتاسەری سەربازخانەكەدا بەرز بووەوە. لە ئێوارەدا، سەربازانی پاڤلۆڤسكی بوونە یەكەم ئەو كەسانەى پەیوەندییان بە ڕاپەڕیوانەوە كرد (ئەگەرچی، ئەمە جیابوونەوەى تێكەوت و ئەوان گەڕانەوە بۆ سەربازگەى خۆیان و سێ لەسەر نۆیان بەخێرایی دەستگیركران).
لە بەرەبەیانی 27ی مانگدا، شۆڕش گەیشتە یەكینە سەربازییەكانی ڤۆلینسكی، واتا ئەو هێزەى لەناوچەى زنامینسكایا تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبوو. چوار سەد یاخیبوو بە ئەفسەرەكانی خۆیان دەگوت: “ئێمە چیتر نامانەوێت تەقەمان لێبكرێت و هەروەها چیتر نامانەوێت خوێنی براماكانمان بەبێ هۆ بڕژێت”. كاتێك یەكێك لە ئەفسەرانی قەیسەر فەرمانی قەیسەری بۆ كۆتاییهێنان بەیاخیبوون خوێندەوە و هەر لەو كاتەشدا یەك دوو تەقەى كرد. دواتر سەربازانی دیكەى ڤۆلنسكی چوونە ناو ڕاپەڕینەكەوە و بەرەو سەربازگەى نزیكی پریۆبراژینسكی و لیتوانیی ڕۆیشتن، كە ئەوانیش یاخی ببوون.

بەشداربوویەك دواتر دیمەنەكە بەمجۆرە دەگێڕێتەوە: “سەیارەیەكی سەربازیی بە سەربازێكەوە، تفەنگێكی بەدەستەوە بوو، ببوو بە بەشێك لە كۆبوونەوە و ڕاپەڕینەكە و بەرەو ناوی سامپسۆنیڤسكی گلۆر دەبووەوە. ئاڵاسوورەكان بەزۆر چەكبەدەستەكانیان ناچار دەكرد بڕۆنە لاوە و هەندێكجار خۆشیان دەشاردەوە و نەدەبینران… هەواڵ گەیشت كە هێزێك یاخیبووە: “لەلایەن ژەنەڕاڵ كوتیپۆڤەوە فەرماندەیی هێزێك كرا بۆ سزادانی هێزە یاخیبووەكان و تەقەكردن لە خۆپیشاندەران بەڵام لەماوەیەكی كەم و لە ئێوارەدا هێزەكە و سەیارە جەنگییەكانیان شكستیان هێنا، پاشان كوتیپۆڤ دەنووسێت: “بەشێكی گەورەى هێزەكەم چووبووە ناو خۆپیشاندەرانەوە”.
لەبەیانیدا، ژەنەڕاڵ خابالۆڤ بە یەكینەكانییەوە بەناو شاردا سوڕایەوە و هەڕەشەى مەرگی لە سەربازان دەكرد ئەگەر بێتوو یاخی ببن. لە ئێوارەدا، ژەنەڕاڵ ئیڤانۆڤ، كە بە هێزەكانییەوە پشتیوانیی لە هێزی پاشایەتیی قەیسەر دەكرد، تەلەگرافێكی بۆ خابالۆڤ كرد لەسەر هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە.

ئیڤانۆڤ: لە چ بەشێكی شاردا فەرمان جێبەجێدەكرێت؟
خابالۆڤ: لەڕاستیدا هەموو شار كەوتۆتە دەستی شۆڕشگێڕانەوە.
ئیڤانۆڤ: ئایا هەموو وەزارەتەكان كاروبارەكان بەشێوەیەكی دروست ئەنجام دەدەن؟
خابالۆڤ: زۆرێك لە وەزیرەكانیش لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە دەستگیركراون.
ئیڤانۆڤ: لەئێستادا چ هێزێكی پۆلیس لەبەردەستی تۆدایە؟
خابالۆڤ: لەڕاستیدا هیچ.
ئیڤانۆڤ: چ تەكنیكێك و ئامرازێكی بەشی جەنگیی ئێستا لەبەردەستی تۆدایە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوە.؟
خابالۆڤ: هیچ شتێكم لەبەردەستدا نییە.

ژەنەڕاڵ ئیڤانۆڤ بە ئاگاداربوون لەم بارودۆخە بڕیاری پاشەكشەى دا. قۆناغی میلیتاریی شۆڕش تەواو ببوو.
پارادۆكسی شۆڕشی شوبات ئەوە بوو كە لەگەڵ ئەوەى كۆاتایی بە قەیسەرییەت هێنابوو، بەڵام ئەم شۆڕشە حكومەتێكی ناهەڵبژێردراوی لیبراڵەكانی كردە جێگرەوە هەر ئەو كەسانەى بەتەواوی لە شۆڕش ترسابوون، بەتەواوی گەیشتنە دەسەڵات [بەهۆى شۆڕشەوە]. لە 27ی شوباتدا، “ئەوان بیستبوویان… ئیتر ڕوویداوە یان لەڕاستیدا دەربڕین و نیشاندانی سەلامەتیی خۆیان لەترس ڕزگار بكەن”، یاریدەدەری لیبراڵی دۆما، وەهای نووسیوە. ئەمە پوختەیەكی خۆش بوو، بەڵام ناڕاست، هەواڵ گەیشت كە “بەزوویی نائارامییەكان دادەمركێنەوە”. چاودێرێكی دیكە ئاماژەى بەوە كردووە “كە ئەوان ترسابوون، ئەوان دەلەرزین، ئەوان هەستەكانی خۆیان خستبووە دەستی كۆمەڵە ڕەگەزێكی دژبەر و دوژمنی ڕێگایەكی نەناسراوەوە”.
لەسەروەختی شۆڕشدا “هەڵوێستی بۆرژوازیی تەواو ڕوون بوو: هەڵوێستییان لەلایەكەوە دەستبەسەرداگرتنی شۆڕش بوو و خیانەتكردن بوو لێی بۆ قەیسەر و لەلایەكی دیكەوە سوودوەرگرتن بوو لە دەرفەتەكە تابگەن بە ئامانجەكانی خۆیان”. ئەمەش پەیوەندیی هەبوو بە هەڵسەنگاندنەكانی سۆخانۆڤەوە، ڕابەری شورای پیترۆگراد، كە سیمپاتی و هاوسۆزیی بۆ مەنشەڤییەكان هەبوو و ڕۆڵێكی یەكاڵاكەرەوەى گێڕا تا دەسەڵات لەدەستەكانیدا لەبەرژەوەندیی لیبڕاڵەكان چڕ بكاتەوە.

ئەو یارمەتییەكی زۆری زۆرینەى سۆسیالیستە میانڕەوەكانی دا. سكۆبیلۆڤی سەركردەى مەنشەڤیی نزیك بوو لە ڕۆدژیانكۆی سەرۆكی دۆمای چوارەم، بۆ پاراستن و بەدەستەوەگرتنی ژوورێك لە كۆشكی تاوریدی. ئامانجی ئەو ڕێكخستنی شورای كرێكاران بوو تا پەیڕەوی لە فەرمانە سەرەكییەكانی جێگر[ی دۆما] بكەن. كێرنسكی ترسی لە ئارامكردنەوەى ڕۆدزیانكۆ هەبوو كە لەوانەیە شورا مەترسیدار بێت، و پێیگوت: “پێویستە چەند كەسێكی كرێكاران دەستگیربكرێن”.
بەپێچەوانەى شورای كرێكارانی 1905 كە وەك ئامرازێكی خەباتی چینایەتیی دەركەوتن، شورا لە 27ی شوباتدا واتا دوای شۆڕشەكە دامەزرا و لەلایەن ژمارەیەكی ئەندامانەوە ڕابەرایەتیی دەكرا كە بەگشتیی كۆمیتەى جێبەجێكار بوو و پێكهاتبوون لە ڕۆشنبیرانێكی تایبەتمەند كە هیچ بەشدارییەكی چالاكانەیان لە شۆڕشدا نەبوو.

لێرەدا چەند كەموكورتییەك دەبینرێت: نوێنەرایەتیی 150 هەزار سەرباز لە پیترۆگراد دروستكرا كە لەسەرووی نوێنەرانی شورای كرێكاران و سەربازانەوە بوو. زۆرینەیان پیاوان بوون، دەستەیەكیش لە ژنان هەڵبژێردران كە نزیكەى 1200 هەڵبژێردراو دەبوون كە بەداخەوە ڕێژەیەكی كەمی بێ كاریگەر بوون. تەنانەت شورا هیچ مشتومڕ و گفتوگۆیەكی لەسەر مافی ڕێپێوانی 19ی مانگ لەلایەن ژنانەوە بۆ خۆپیشاندان نەكرد، كە تیایدا 25 هەزار بەشداربوو، هەبوون، لەنێویاندا هەزاران ژنی چینی كرێكار ئامادە هەبوون.
شورای پیترۆگراد “دەستووری ژمارە 1″ی بەناوبانگی قبوڵ و پشتڕاست كردەوە كە دەسەڵاتی دەدا بە سەربازان بۆ هەڵبژاردنی كۆمیتەكانی خۆیان بۆ ئەوەى كار بە یەكەكانی خۆیان بكەن و پەیڕەویش لە ئەفسەران و حكومەتی كاتیی بكەن ئەویش ئەگەر دەستوور و بڕیارەكانی ئەم شورایە كاری پێنەكرا و كەموكورتیی هەبوو – بەڵام لەڕاستیدا ئەم دەستوورە بریتی بوو لە بەیاساییكردنی دەستێوەردانی خودی سەربازانی توندڕەو لەكاروبارەكاندا.

بۆیە بەسەر لیبراڵەكان و ئێس ئاڕە هاوپەیمانەكانی كێرنسكیدا ئەم سۆڤێتانە سەپێنران. ڕۆدزیانكۆ دەڵێت “ئەگەر ئێمە دەسەڵاتمان بەدەستەوە نەگرتبایە، ئەوانیدیكە دەگەیشتنە دەسەڵات”. لەبەر ئەوەى “چەند لات و پوتێك لە كارگەكان هەڵبژێردرابوون”. كێرنسی نووسیویەتی “چارمان نەبوو جگە لەدامەزراندنی حكومەتیی كاتی. شورا وەك دەسەڵاتی باڵای شۆڕش خۆی ڕاگەیاند”. بەهۆى ئەم بەرنامەیەوە، خۆ-ناونانی گروپ وەك كۆمیتەى كاتیی بەڕێوەبردنی شورا خۆی ڕاگەیاند. بەڵام ئەوان لەبەرنامەكانی خۆیان زۆر دڵنیا نەبوون؛ ئەوان لێگەڕان ڕابەرانی مەنشەڤییەكان و ئێس ئاڕەكان بەشێوەیەكی زۆر ناشرین و قێزەون شوراكان بەكاربێنن.
سۆخانۆڤ دەنووسێت جەبری شۆڕش لای مەنشەڤییەكان ئەوە بوو كە دەبێت “ئەو حكومەتەى قەیسەرییەتی لابردوو دەبێت بە حەتمیی بۆرژوازیی بێت. ئەمە كۆى ماشێنی دەوڵەتیی بوو… دەبوو تەنها پەیڕەویی لە میلیۆكۆڤ بكرێت”.

دانوستانەكانی نێوان دەستەى سەرپەرشتیاریی شورا و ڕابەرانی هەڵنەبژێردراوی لیبڕاڵەكان لە یەكی مارسدا ئەنجام درا. “میلیۆكۆڤ بەتەواوی تێگەیشتبوو لەوەى كە دەستەى سەرپەرشتیاری كۆمیتە دەبوو بە تەواوی پۆستەكان و دەسەڵات ڕادەستی حكومەتی بۆرژوازیی بكات”، بەڵام سۆخانۆڤ ئەوەشی دەخاتە سەر “پێشتر دەسەڵات بۆ جێگرەوەى قەیسەرییەت دیاریكراوە و تەنها و تەنها دەبێت بۆرژوازیی دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت… ئێمە دەبێت پەیڕەوی لەم پرەنسیپە بكەین. ئەگەرنا ڕاپەڕین سەركەوتوو نابێت و شۆڕش شكست دەهێنێت”.

ڕابەرانی شورا دەیانویست تەنانەت لانیكەم بەرنامەى “سێ نەهەنگ” جێبەجێ بكەن كە هەموو گروپە شۆڕشگێڕییەكان (هەشت سەعات لە ڕۆژدا، دەستبەسەرداگرتنی زەوییەكان، و كۆماریی دیموكراتیی) قبوڵ بكەن ئەگەر بێتوو تەنها لیبڕاڵەكان دەسەڵات بەدەستەوە بگرن. ئەم هەموو ترسەى لە هەبوونی ئەم ڕێسایانەدا دەركەوتبوو، سەرسەختانە وای لە میلیۆكۆڤ كرد پێداگریی لەسەر دروستكردنی دوایین ڕێگا بۆ پاراستنی پاشایەتیی بكات.
بەشێوەیەك كە مەحاڵە باوەڕی پێبكەیت، سۆسیالیستەكان شكستییان قبوڵ كرد و پەیڕەویان لە میخایلی برای قەیسەر كرد بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەى خۆى یاسا و ڕێساكان بەدەستەوە بگرێـت. بۆی دەركەوت هیچ سەلامەتیی و ئەمنییەتێكی شەخسیی نابێت چونكە دۆكی گەورە بەتەواوی داڕماوە. هەموو ئەم دانوستانانە لەپشتی پەردەوە ئەنجامدران، بەڵێ، لەدووری چاوی كرێكاران و سەربازانەوە.

سیستەمی “دووانە دەسەڵات” كە لەم مشتومڕانەوە سەریهەڵدا – شورا لەلایەكەوە و حكومەتی كاتیی ناهەڵبژێردراو لەلایەكی دیكەوە – بۆ هەشت مانگ درێژەى كێشە.
زیڤا گالیلی ئەم دانوستانانەى وەك “باشترین سەعاتەكانی مەنشەڤییەكان” وەسفكردوو. ترۆتسكی ئەمەی وە یارییەكی دابەشكاریی نیوە بەنیوە لەقەڵەمداوە: “لەیەكەوە شۆڕشگێڕان داوایان لە لیبڕاڵەكان كرد شۆڕش بپارێزن؛ لەلاكەى دیكەوە لیبراڵەكان داوایان لە پاشایەتیی كرد لیبراڵیزم بپارێزن”.

باشە كرێكاران و سەربازان ئازایانە جەنگان تا قەیسەرییەت لەناوبەرن بۆ ئەوەى دەسەڵات بخەنە ناو دەستی حكومەتێكی تازەوە كە نوێنەری خاوەندارێتیی و پیاوانی خاوەن موڵك بێت؟ لەلایەكەوە زۆرینەى كرێكاران هێشتا لەدەرەوەى سیاسەتەكانی پارتە سۆسیالیستییە جۆراوجۆرەكان بوون. وێڕای ئەمە، بەلشەڤییەكان خۆیان زۆر ڕوون نەبوون دەربارەى ئەوەى چۆن خەبات دەكەن و بۆچی، لەبەر ئەوەى هەندێكیان هێشتا ڕۆڵی ئەوەیان دەگێڕا شۆڕش وەك بۆرژوا-دیموكراتیی دەرك بكەن كە تیایدا حكومەتی شۆڕشگێڕیی كاتیی دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت. ئەمە چ مانایەكی هەبوو لە پراكتیكدا، بەتایبەت دوای دامەزراندنی حكومەتی كاتیی، دەرگا ئاوەڵا بوو بۆ تەفسیرە جۆراوجۆر و جیاوازەكان.
ئەگەرچی خەباتگێڕە بەلشەڤییەكان ڕۆڵێكی ڕەخنەیی و گرنگییان لەسەرتاسەری ڕۆژانی شۆڕشدا گێڕا، بەڵام بەگشتیی بەربەست بۆ ڕابەرانیان دروست دەكرا. لە شوباتدا ژنانی كارگەى ڕستن و چنین مانیانگرت لەودیوی فەرمانەكانی ڕابەرانی حزب ئەوانەى بیریان دەكردەوە كات “هێشتا نەگەیشتووە” بۆ كردەى خەباتگێڕیی.

ڕابەرایەتیی ئیدارەى بەلشەڤییەكان (شلیاپنیكۆڤ، مۆلۆتۆڤ و زالوتسكی) هێشتا بڕیاریان نەدابوو. تەنانەت دواى مانگرتنی 23ی شوبات، شلیاپنیكۆڤ دەیگوت هێشتا بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتیی زووە. ئیدارە نەیتوانیی بەیاننامەیەك بۆ سوپا و ڕەتكردنەوەى خواستەكانی سوپای كرێكاران بۆ ئاوێتەكردنی جەنگەكان.
زۆرینەى دەستێوەردانەكان لەلایەن كۆمیتەى شارۆچكەى ڤایبۆرگەوە بوو، كردەكە بووە ئەمری واقیع بۆ ڕابەرانی ڕێكخراوەى حزب لە شارەكەدا، یان بۆ ئەندامان – بەتایبەتی لە ڕۆژی یەكەمدا، ئەو كاتەى ژنان ڕابەرانی حزبیان فەرامۆشكردبوو و ڕۆڵێكی یەكاڵاكەرەوەیان لە بەرهەمهێنانی تیشكەكانی بزووتنەوەى مانگرتندا گێڕا.

بەدرێژایی ڕێپێوان، پەرتەوازەبوون و دابڕان سەری لە بەلشەڤییەكان شێواندبوو. كاتێك شورای پیترۆگراد دەسەڵاتی سیاسیی بە بۆرژوازیی دا لە یەكی مارس، لەو دوانزە بەلشەڤییەى كۆمیتەى جێبەجێكار یەك دانەیان ناڕەزایی دەرنەبڕی. كاتێك بەلشەڤییە چەپەكان گوتیان دەبێت فۆرمی حكومەت شورایی بێت، تەنها 19 دەنگی هێنا، زۆرینەى بەلشەڤییەكان بەدژی دەنگیان دا. لە پێنجی مارس، كۆمیتەی پیترۆگرادی پشتیوانیی شورایی بانگی كرێكارانی كرد بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، تەنانەت هەشت سەعات كاركردن لە ڕۆژدا، لەسەرەكیترین خواستەكانی بزووتنەوەى شۆڕشگێڕبوو، تازە بەتازە خەریك بوو دادەمەزرا.

ئیدارەى حزب لەژێر دەسەڵاتی شلیاپنیكۆڤ گوازرایەوە بۆ نزیكی ڕادیكاڵەكان لە ڤایبۆرگ، هەر ئەو ئەكەسەى بانگەشەى بۆ بەڕێوەبردنی شورایی دەكرد. بەڵام كاتێك كامینڤ، ستالین و مورانۆڤ لە دوورخرانەوەی سیبریا گەڕانەوە و دەستیان بەسەر ئیدارەى حزبدا گرت لە 12ی مارس، سیاسەتەكانی حزب زۆر بەخێرایی بەرەو ڕاستگەرایی وەرچەرخان – لەپێناوی نزیكبوونەوە لە مەنشەڤییەكان و ڕابەرانی ئێس ئاڕەكان و زۆرێك لە خەباتگێڕانی ناو كارگەكان تووڕە بوون، و هەندێكیشیان وازیان هێنا.

لینین بەتەواوی توڕە ببوو. لە 7ی مارس، لە سویسراوە دەنووسێت “حكومەتی نوێ هەرلەپێشەوە كۆت و بەندكراوە و دەستی بەسەردا گیراوە و بووەتە ئامانجی سەرمایەى ئیمپریالیستیی، لەلایەن سیاسەتی ئیمپریالیستییەوە بۆ جەنگ ئامادە كراوە و بەزەبر تاڵانكراوە”. بەپێچەوانەوە، كامینڤ لە پراڤدا، لە 15ی مارسدا دەنووسێت “خەڵك ئازاد بوون و بەشێوەیەكی پتەو و بەهێز لە پۆست و پێگەكیاندان و گولە بە گولە وەڵام دەدرێتەوە، توێكڵیش بە توێكڵ”. لە كۆتایی مارسدا، ستالین باسی لە گرنگیی یەكگرتن لەگەڵ مەنشەڤییەكان كرد و گوتی حكومەتی كاتیی “ڕۆڵێكی بەهێز دەگێڕێت لە باڵادەستكردنی شۆڕشدا”.

لینین لە دەربڕینی ناڕەزایەتیی و نیگەرانیی خۆیدا بۆ وەرچەرخانیی ڕابەرایەتیی بەرەو ڕاستگەرایی، لە 30ی مارسدا، دەنووسێت كە بەباشی دەزانێت “بەخێرایی جیابوونەوە لە حزبماندا ڕووبدات، لەوانەیە هەندێك بچنە پاڵ سۆسیال-پلاتفۆرمیزمی كێرنسكی و هاوپەیمانانی”. هیچ یاساناسێك پێویست نەبوو تا قسەكانی لینین ڕوون بكاتەوە [واتا مەسەلەكە ڕوون بوو]. “كامینڤ دەبێت لەئاستی بەدیهێنانی بەرپرسیارێتیی مێژوویی-جیهانیدا بێت”.

جەوهەری لینینیزم لە 1905دا جەختكردنەوەی گشتیی بوو لەسەر بێ ئینتیمایی و بێ متمانەیی لیبراڵیزم وەك هێزی دژەشۆڕشگێڕیی و ڕەخنەى لە سۆسیالیستەكانیش دەگرت كە بەو ئاراستەیەدا دەركەوتوون. بەڵام فۆرمولەى لینین لە ساڵی 1905 بۆ حكومەتی كاتیی شۆڕشگێڕ هێشتا گواستنەوەى بوو بۆ دەرەوەى شۆڕشی بۆرژوازیی یان ئەوەى لەوكاتەدا پێیدەگوت “ئایدیای پووچ و شێوە ئەنارشیستیی” ترۆتسكی بۆ “شۆڕشی سۆسیالیستیی”. كەچی ئێستا لینینش شەخی خۆی ڕۆیشتووە بەرەو ئەم ئایدیا پووچە بۆ سۆسیالیزم كاتێك بەلشەڤییە پیرەكان بەشێوەیەكی ناتێگەیشتوویی [لەكاتی گەڕانەوەیدا] دەڵێن بەرەو ترۆتسكیزم ڕۆیشتووە .

دەستەیەكی بچووكتر لەچەند ڕێگایەكی كودەتاوە لە سەرەتای مارس دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرت – گروپێكی بچووكی هەڵنەبژێردراو دەسەڵاتییان برد لەپێناوی ئامانجە چینایەتییەكانیاندا. دوو جیاوازی سەرەكیی بوونیان هەیە. یەكێكیان حزبی جەماوەری كرێكار بوو كە ماندوونەناسانە خەباتی بۆ بەرژەوەندییەكانی دەكرد. دووەمیان، شوراكان بوونیان هەبوو.
لەو كاتەدا شۆڕشی ڕووسیا تەنها دەستیپێكردبوو.

———————-
1- واتا كاتێك پێش شۆڕشی شوبات و لەسەروەختی شوباتیشدا ترۆتسكی بانگەشەى بۆ شۆڕشی سۆسیالیستیی دەكرد بەڵام ستالین و كامینڤ و چەندانی دیكەى ناو بەلشەڤییەكان و هەروەها مەنشەڤییەكان و ئێس ئاڕ و لیبراڵەكانیش دژی بوون، لە نیساندا لینینیش كە لەتێزەكانیدا ئەم قەناعەتە ڕادەگەیەنێت دەڵێن بووە بە ترۆتسكیست(وەرگێڕ)

——————————
وێنەی نووسەر: كەڤین مورفی
kaven




سزای لە سێدارەدان ( ئیعدام) نوسینی :کارل مارکس


وەڕگێرانی : سەردار عەبدوڵا حەمە

ئەم ووتارەی خوارەوە لە لایەن کارل مارکس ەو لە ١٨٥٣/١/٢٨نوسراوە لە ١٧ و ١٨ ی مانگی شوباتدا لە “ڕۆژنامەی نیۆیۆرک دەیلی تریبوون ” چاپ کراوە.

سزای لە سێدارەدان

ڕۆژنامەی “تایمز” لە ٢٥ /١ دا لە بارەی لە سێدارەدانی کەسەکاندا چەند تێبێنیەکی داوە :
“زۆرترین قسە لە ئێستادا لە سەرسێدارەدانە لە م وڵاتەی ئێمەدا بە شێوەکی گشتی بەڵام ئێمە شاهیدی ئەوەین سێدارەدان بە ڕێگای هەڵواسین بە داردا ، خۆکوشتن ، یا مردنی ڕێکەوتی ، درێژەی هەیەو بەردەوامە ، ئەنجامی ئەوەی تاوانبارێکی ناسراو کە لە سێدارە دەدرێ کاریگەری دەخاتە سەر کەسانێک کەنەخۆشی دەروونیان هەیە ، یا کەسانێ کە عەقلیان نوقسانە ”
لە م ڕووەوە ئەم ڕۆژنامەیە چەند نموونەیەک باس دەکا یەکێ لەوانە باسی شێتێک دەکا لە “شیفێلد” لە گەڵ شێتەکانی دەوروبەری خۆی باسی لە سێدارەدانی کەسێکی پیری کردووە بە ناوی “باربور”ی کە ئەو خۆی هەڵواسیوە بە داردا .وە ئەم ڕۆژنامەیە نمونەیەکی تر باس دەکا کە مێرد منداڵیکی ١٤ ساڵ خۆی لە سێدارە داوە.
لە واقعدا باس کردنی ئەم نمونانە لە لایەن ئەم ڕۆژنامەیەوە بەم شێوەیە لە خزمەتی ئەو بڕیارەیە کە خۆی داویەتی بەڵام جێ باوەڕی هیچ کەسێکی هۆشیار نابێ ،ئەمانە لە ڕووی ئسوڵیەوە هیچ شتێک نین جگە لە ستایش کردن و وەسفی جەلادەکان و قایل بوونی ڕاستەوخۆی ئەوانە بە جێگای خودا لەم نێوەدا . لێرەدا سزای سێدارەدان ” بە دوا چارەسەری کۆمەڵگا دائەنێت”. ئەم ڕۆژنامەیەی کە خۆی بە لە “سەرووی رۆژنامەکان” ناو دەبات پیرۆز کردنی ئەم سزایە بە ئەرکی خۆی دەزانێ ئەمە ئەو ئامانجەیە کە ئەم ڕۆژنامەیە لە ووتارەکەیدا بەیانی کردوووە .

رۆژنامەیەکی تر بە ناوی ” مۆرنینگ ئەدڤایستەر” کە ڕەخنە لە “تایمز” دەگرێ لە بواری لە سێدارەداندا وە تایمز بە لایەنگری لە سێدارەدان ناو دەبات ئامارێکی سەرنج ڕاکیشی داوە لە سەر لە سێدارەدان لە ماوەی ٤٣ ڕۆژدا لە ساڵی ١٨٤٩دا کە بەم شێوەیە :

ناو و بەرواری لە سێدارە دراوەکان:

میلان ٢٠ی مارس
پولی ٢٠ی مارس
سمێث ٢٧ ی مارس
هۆو ٣١ ی مارس
لندیک ٩ ی نیسان
جەی . گریفیت ١٨ ی نیسان
جەی. راس ٢١نیسان
سارا تامس ١٣ نیسان

کوشتن وخۆ کوژی :

هانا ساندلس ٢٢ ی مارس
ا.م.ج نیوتن ٢٢ی مارس
ج.ک کلیسون ٢٧ ی مارس (٤دۆسیەی کوشتن لە لێڤەرپول)
کوشتن خۆ کوژی لە لیسستر ٢ی نیسان ،کوشتن بە هۆی ژەهراوی بوون لە گەرماو(حەمام) ٧ی مارس .
دەبل یۆ بیلی ٨ی مارس
ج.ج. وارد دایکی خۆی کوشتوە ١٣ نیسان
باردلی١٤ ی نیسان
پاکسی باوک ودایکی خۆی کوشتوە ١٤ی نیسان
جی بیلی ٢ کوری خۆی کوشتوە١٧ نیسان
جارلزئورتن ١٨ ی نیسان
دنیل هولمزدن ٢ی ئایا

بەم شێوە یە” تایمز “یش کە خۆشی ڕای لە سەرە . ئەم خشتەیە ئەوە نیشان ئەدا نەک تەنها خۆ کوشتنەکان بەڵکو ئەوانی تریش لە جۆری وەحشیانە ترینی کوشتنەکانن بە تایبەتی لە سێدارەدانی تاوانباران ،جێ ی سەرسورمانە کە ئەو ووتارە ی تایمز جگە لەوەی کە دەیەوێ تیۆریەکی وەحشیانە بۆ ئەمە داڕێژی هیچ بەڵگەیەکی سادە نادا بە دەستەوە بۆ بە مەدەنی بونی ئەم کۆمەڵگا یە ، بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ هیچ بنەمایەک بۆ ئەو عەدالەتە دابنێ کە خۆی بانگەوازی بۆ دەکا لەم رێگاوە واتە لە رێگای لە سێدارەدانەوە . سزاکان بەوە پێناسە کراون کە بۆ ترساندن و چاکسازی کەسانی ترە . بەڵام تۆ ئەو مافەچۆن بە خۆت دەدەی کە بۆ ترساند ن و چاککردنی کەسانی تر من تەمێ بکەی. مێژوو نیشانی داوە بە پێ ی باشترینی ئەو ئامارانەی لە بەردەستدایە ئەوە سەلـمێنراوە لە سەردەمی “قابیل”ەوە تا ئێستا دونیا لە ڕێگای سزادانەوە نە ترسێنراوە و نە چاکیش بووە.بەڵکو بە پێچەوانەوە بووە.

لە گۆشە نیگای ” تاکی دابڕێنراو”ەوە یەک تیئۆری سزادان هەیە ئەوەش تیئوریەکەی “کانت”ە کە مافی تاک دادەبڕێ لە کۆمەڵگا وە زۆر گرنگی پێ دەدا ، ئەویش فۆرمۆڵبەندیەکەی لە هیگڵەوە وەرگرتوە ، هێگڵ دەڵێت :” سزادان مافی تاوانبارە ، ئەم کاردانەوەیە لە ئیرادەی خودی تاونبارەکەوە هاتووە.تاوانبار بە پێشێل کردنی ماف ئەو مافە بە خۆی دەدات . تاوانەکەی ئەو نەفی کردنەوەی مافە ، سزادانیش نەفی کردنەوەی ئەو نەفیەی ئەوە، وە پشتیوانی کردنی تاوانبار لە مافێکە کە خۆی بڕیاری لە سەر داوە وە بە سەر یدا سەپێنراوە”( هیگل – فەلسەفەی هەق).
بێ گومان لەم فۆرمەڵبەندیەدا سەرلێشێوایەک دەیێنرێ .هیگڵ لە جیاتی ئەوەی کە تاوانبار وەک یەک( بکەری ناو هەلومەرجێک )و کۆیلەی دادگا ببینێ ، ئەو بە کەسێکی سەربەخۆو دوورلە کۆمەڵگای دەبینێ وە دەڵێت ئەو چارەنوسی خۆی بە دەست خۆیەتی . بە ڕۆشنتر بڵێین ئەوە ئایدیالیزمی ( میثالی) ئەڵمانیە بەم نموونەیە وەک نمونەکانی تر ڕەهایی دەبەخشێ بە یاسا خوێناویە باوەکانی سەر کۆمەڵگا کە ئەویش لە ڕەهایی بوونی دەرەوەی سروشتەوە سەرچاوەی گرتووە ، ئایا ئەمە بێ دەربەستی نیە لە جیاتی دۆزینەوەی هاندانە واقعیەکانی کەسەکە دیاری بکەی و لە جیاتی ئەوەی بیێت کە ئەو فشارە بدۆزیتەوە کە لەسەر کەسەکە پەیدا بووە بەهۆی جۆراو جۆری هەلومەرجی کۆمەڵایەتی داسەپێنراو کەچی دێیت کەسەکە دائەبڕی لەم هەلومەرجە تەنها خۆی دەبینی وەک کەسێکی سەربەخۆ و دابڕاو سەیری دەکەیت و بێیت لە جیاتی خودی کەسەکە کە سیفاتی جۆراوجۆری هەیە یەک سیفەتی بۆ دیاری بکەی وهەر خۆتیش بڕیاری لە سەر بدەی! ئەم تیئۆریە کە دەڵێ سزاکەی لەسەر ئیرادەی خۆیەتی ، ئەم سزایە جگە لە ڕاگەیاندنی هاوشێوەکردنی میتافیزیکیانەی ” یاسای تۆڵە بە تۆڵە” کۆنەکەیە واتە دەبێ ( ئەو سزایە یەکسان بێ بەو تاوانەی کە تاوانبار ئەنجامی دەدات )( چاو بەرانبەر چاو، وددان بەرانبەر ددان، خوێن بەرانبەر خوێن) شتێکی جیاواز تر نیە . ڕاست وڕەوان ئەم سزایە شتێک نیە جگە لەوەی وەک هۆیەک بە کار دەهێنرێت بۆ دارمانی کۆمەڵگا بەرەو بارودۆخێکی دواکەوتوانە ئەمە چ کۆمەڵگەیەکە جگە لە جەلاد هۆیەکی باشتری نەبێ بۆ بەرگری لە خۆی ،کە ئەم ڕۆژنامایە بۆی دیاری کردووە ، بە پشتیوانی خۆی لەم سزا وەحشی گەریە دەیەوێ ئەم هەلومەرجە بۆ هەتا هەتا یە ڕاگرێ .
بەریز آ . کتلە لە یەکێلە چاپکراوە بە ناوبانگەکانیدا دەڵێت:
“ئێمە دەبینین بودجەیەکی زەبەلاح بۆ زیندانەکان ، گرتووخانە نهێنیەکان ، بنکەکانی لە سێدارەدان دائەنرێ ، لە کاتیکا دەتوانین بە هەمان شێوە کە پێشبینی لە دایکابووان بکەین رەئی بدەین لە سەر ئەوەی کە چەندە کەس دەستی لە کوشتندا هەیە ، چەندە کەسی بکوژی ژەهراوی هەیە، وە چەندە دەچنە زیندانەوە”
بەڕێز کوتلە لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر تاوانەکان لە ساڵی ١٨٢٩ بەشێوەیەکی سەرسوڕ هێنەر پێشبینیەکانی بە دی هاتوون کە بەچاپ کراوی ڕای گەیاندووە نەک تەنها بە ژمارە بەڵکو تاوانە جۆراو جۆرەکانیشی دیاری کردووە لە فەرەنسا لە ساڵی ١٨٣٠دا ، ئەم کارەی ئەو نەک لە سەر بنەمای دەزگای سیاسیە کانی یەک ووڵات بەڵکو لەسەر بنەمای تەواوی ئەو هەلومەرجەیە کە کۆمەڵگایەکی مۆدیرنی بۆرژوازی هێناویەتی لەگەڵ خۆی کە دیارە ئەنجام دانی تاوان خۆی بەشێکە لەم هەلومەرجە لە کۆمەڵگایەکی دیاری کراودا. لەم خشتیەی ئەودا کە بۆ ساڵی ٢٤-١٨٢٢ ئامادە کراوە دەتوانین ئاگادار بین تاوانباران چەندن وکام تەمەنن بەپێی ژمارە ١٠٠ لە فەرنساو لە ئەمەریکا:
تەمەن فیلادلفیا فەرەنسا
——- ——– ———-
خوار ٢١ سال ١٩ ١٩
٢١ تا ٣٠ ساڵ ٤٤ ٣٥
٣٠ تا ٤٠ سال ٢٣ ٢٣
سەروی ٤٠سال ١٤ ٢٣
کۆی گشتی ١٠٠ ١٠٠
بە پێی ئەم خشتەیە تاوانەکان بەشێوەیەکی زیاد بەرچاو دەکەون ،چەندە لەوانە و چ جۆرێکیان لە دیاردەیەکی ماددیەوە هاتوون ودووبارە دەبنەوە . لێرەدا بەڕیز کوتلە دەڵی : ئاسان نیە بتوانین بە ووردی دیاری بکەین چەندە لەم تاوانانە (هۆکاری دونیای مادیین یا سیستەمی کۆمەڵایەتین) ئەوە دەزایین کە ئەم سیستەمە چەندە کاریگەری هەیە لەسەرئەو تاوانانە ودووبارە کردنەوەیان بە شێوەیەکی بەردەوام ئەمە زۆر گرنگ نیە. بۆیە دەبێ لە جیاتی ستایش کردنی جەلاد و ئەوانەی کەسەکان لە سێدارە دەدەن ( مەبەست دەوڵەتی بورژوازیە _ وەرگێر)کە هەر خۆیان هۆن بۆ دروست کردنی تاوان وتاوانباران تاوانیش هەر دووبارە دەبێتەوە بە هۆی ئەمانەوە ، دەبێ زۆر بە توندی خوازیاری ڕووخان و لە ناوبردنی ئەو هەلومەرج و بارودۆخە بین کە تاوان بەرهەم دەهێنێ و سەرچاوەی تاوانەکانە لە کۆمەڵگەدا .

—————————————————————–
تێىینی وەرگێڕ:

١- گرنگی وەرگێڕانی ئەم بابەتە بۆ زمانی کوردی لەوەدایە کە بۆرژوازی لە ڕاگەیاندنی حیزبەکانیەوە یا لەروانگەی تیۆریسینەکانیەوە یا لەڕێگای ڕۆشنبیرەکانیەوە ڕۆژانە پروپاگەندە لە دژی کۆمۆنیزم دەکەن کومۆنیزم بە لایەنگری مرۆڤ کوشتن ناو دەبەن لە کاتێکا پێچەوانەکەی ڕاستە ، کۆمۆنیستەکان ئەگەر دەسەڵات بە دەستەوە بگرن کوشتنی ئینسانەکان ڕادەگرن یەکەم کاریان ئەوەیە سزای لە سێدارەدان (ئیعدام) هەڵدەوەشێننەوە ، بۆیە ئەم وتارەی مارکس وەک وەڵامێکە بۆ ئەو پروپاگەندانە.
٢- ئەم بابەتەم لە زمانی فارسیەوە وەرگێڕاوە لە دوو وەرگێڕان سوودم وەر گرتووە :
آ- وەرگێڕانی اشرف دهقانی ئەمە لینکەکەیەتی http://universaltolerance.org/component/k2/
ب- وەرگێڕانی -خاور ئەمە لینکەکەیەتی http://www.negah1.com/clasic/marx9.htm-




ده‌سه‌ڵاتی پاره‌ .. كارڵ ماركس … وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: جه‌مال موحسن‌


ده‌ستنووسه‌ ئابوری و فه‌لسه‌فیه‌كان (ساڵی ١٨٤٤)، له‌ كۆكراوه‌كانی ماركس ئه‌نگلس، به‌رگی ٣ (لاپه‌ڕه‌كانی ٣٢٤_٣٢٦). بڵاوكراوه‌ی لۆرینس و وشه‌رت ساڵی ٢٠١٠.
ده‌سنووسی ٣، به‌شی: ده‌سه‌ڵاتی پاره

’’…. ئه‌و شته‌ی له‌ ڕێی پاره‌وه‌ بۆ منه‌، یانی‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌توانم پاره‌ی پێ بده‌م (به‌ واتایه‌كی دی، ئه‌وه‌ی پاره‌ ئه‌توانێ بیكڕێ)، ئه‌و شته‌ هه‌ر خودی خۆمم كه‌ خاوه‌نی پاره‌كه‌م. مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی پاره‌ مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی منه‌. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاره‌ هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی منه‌، واته‌ خاوه‌نی پاره‌كه‌. بۆیه‌ به‌ هیچ جۆرێك كه‌سێتی سه‌ربه‌خۆی من دیار ناكات كه‌ من چیم و چیم له‌ توانادایه‌. من ناشرینم، به‌ڵام ئه‌توانم جوانترین ژن بۆ خۆم بكڕم. هه‌ربۆیه‌ من ناشرین نیم چونكه‌ كاریگه‌ریه‌كانی ناشرینی و توانای كۆسپدانانه‌كه‌ی به‌ پاره‌ پوچه‌ڵ ئه‌كرێته‌وه‌. من، به‌ پێی سیفاته‌ شه‌خسیه‌كه‌م، شه‌لم، به‌ڵام پاره‌ ٢٤ قاچم بۆ ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات. كه‌واته‌ من شه‌ل نیم. من كه‌سێكی خراپم، ناپاكم، بێ ویژدانم، بێ مێشكم به‌ڵام پاره‌ ڕێزداره‌ و هه‌ر به‌مجۆره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی. پاره‌ باشترینه‌، هه‌ربۆیه‌ خاوه‌نه‌كه‌شی باشه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌ ناهێڵێ كێشه‌ی ناپاكیم هه‌بێ: بۆیه‌ من به‌ كه‌سێكی سه‌رڕاست دائه‌نرێم. من مێشكم له‌سه‌ردا نییه‌، به‌ڵام پاره‌ مێشكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو شتێكه‌، كه‌وایه‌ چۆن خاوه‌نه‌كه‌ی بێمێشك ئه‌بێ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی پاره‌ ئه‌توانێ خه‌ڵكی زیره‌ك بۆ خۆی بكڕێ. كه‌واته‌ ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر زیره‌كه‌كه‌دا هه‌یه‌، زیره‌كتر نییه‌ له‌و زیره‌كه‌؟ ئایا منێك كه‌ به‌هۆی پاره‌وه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دڵی مرۆڤ پێی خۆش بێ هه‌مبێ، خاوه‌نی هه‌موو تواناییه‌ مرۆییه‌كان نیم؟ هه‌ر به‌مپێیه‌ش ئایا پاره‌كه‌م هه‌موو ناتواناییه‌كانی من پێچه‌وانه‌ ناكاته‌وه‌؟
ئه‌گه‌ر پاره‌ ئه‌و لكێنه‌ره‌ بێ كه‌ من به ژیانی مرۆڤه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه و كۆمه‌ڵگاش به‌ منه‌وه و من په‌یوه‌ست بكات به‌ سروشت و مرۆڤه‌وه‌، ئیتر ئایا پاره‌ گرێبه‌ستی هه‌موو گرێبه‌سته‌كان نییه‌؟‌‌ ئایا له‌ توانایدا نییه‌ هه‌موو گرێكان بكاته‌وه‌ و بیانبه‌ستێته‌وه‌؟ له‌به‌رئه‌وه‌ش ئایا هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌ نییه‌؟ ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ به‌ ڕاستی ئه‌بێته‌ هۆی جیابوونه‌وه‌ و هاوكاتیش هۆكاری سه‌ره‌كی پێكه‌وه‌ به‌ستنه‌، واته ئه‌و هێزی كیمیایی كۆمه‌ڵگایه‌. (له‌ ده‌قه‌ ئینگلیزیه‌كه‌دا نووسراوه‌ كه‌ لێره‌دا وشه‌یه‌ك له‌ ده‌ستنووسه‌كه‌دا ناخوێنرێته‌وه‌ و په‌ڕیوه‌_ وه‌رگێڕی كوردی).

شكسپیر به‌ تایبه‌تی پێداگری له‌سه‌ر دوو تایبه‌تمه‌ندێتی پاره‌ ئه‌كات:

١. پاره‌ خودایه‌كی بینراوه‌، یانی گۆڕینی ته‌واوی سیفاته‌ مرۆیی و سروشتیه‌كان بۆ دژه‌كانی خۆیان، شێواندن و تێكوپێكدانی شته‌كان: شته‌ نه‌شیاوه‌كان (موسته‌حیله‌كان) به‌ هۆی پاره‌وه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌لكێندرێن.
٢. پاره‌ قه‌حبه‌ و گه‌وادی گشتی خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كانه‌. ‌

توانای شێواندن و تێكوپێكدانی ته‌واوی سیفاته‌ مرۆیی و سروشتیه‌كان، وه‌ توانای پێكه‌وه‌لكاندنی شته‌ نه‌شیاوه‌كان (موسته‌حیله‌كان)، واته‌ ده‌سه‌ڵاتی خودایی پاره‌ له‌ جه‌وهه‌ری پاره‌ خۆیدایه‌ به‌ وێنه‌ی سروشتی جۆرێتی مرۆڤی نامۆبوو و نامۆكه‌ر و خۆنامۆكه‌ر. پاره‌ توانای مرۆڤی نامۆبووه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ من وه‌ك مرۆڤێك ناتوانم بیكه‌م و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ جه‌وهه‌ریه‌ تاكیه‌كانم بێتوانا ئه‌مێننه‌وه‌، ئه‌توانم به‌ پاره‌ بیكه‌م. به‌مجۆره‌ پاره‌ هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌، كه‌ خۆیان هیچ نین، ئه‌كات به‌ شت واته‌ ئه‌یانگۆڕێت به‌ دژه‌كه‌یان.
ئه‌گه‌ر حه‌زم له‌ ژه‌مێكی دیاریكراو بێ یان بمه‌وێ گالیسكه‌ی ئه‌سپ بگرم چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ هێزم نییه‌ به‌ پێ بڕۆم، پاره‌ ژه‌مه‌كه‌ و گالیسكه‌كه‌م بۆ ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات. كه‌واته‌ حه‌زه‌كانم له‌ شتێكه‌وه‌ كه‌ له‌ دونیای خه‌یاڵدایه‌ ئه‌گۆڕێ و‌ له‌وه‌وه‌ كه‌ له‌ دونیای خه‌ون و خه‌یاڵ و ئاره‌زووكردندا بوونیان هه‌یه‌ ئه‌گۆڕێ بۆ بوونێكی هه‌ستپێكراو و ڕاسته‌قینه‌، له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ ژیان، له‌ بوونێكی خه‌یاڵییه‌وه‌ بۆ بوونێكی ڕاسته‌قینه‌یی. پاره‌ له‌ ڕوودانی ئه‌م ناوبژیكردنه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌ داهێنه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یه‌.

هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ داخوازیه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ پاره‌ی نییه‌ له‌ ئارادایه به‌ڵام داواكردنه‌كه‌ی ئه‌و ته‌نها خه‌یاڵێكه‌ و هیچ كاریگه‌ری و بوونێكی نییه‌ بۆ من، یان بۆ كه‌سی سێیه‌م، یان بۆ كه‌سی تر. هه‌ر بۆیه‌شه‌ ته‌نانه‌ت بۆ منیش وه‌ك شتێكی ناڕاسته‌قینه‌ و بێئامانج ئه‌مێنێته‌وه‌. جیاوازی له‌ نێوان داخوازیه‌كی كاریگه‌ر كه‌ له‌سه‌ر پاره‌ به‌ند بێ له‌گه‌ڵ داخوازیه‌ك كه‌ له‌سه‌ر پێویستی من، هه‌ستی من، ئاره‌زووی من و… هتد به‌ند بێ جیاوازیه‌ له‌ نێوان بوون و بیركردنه‌وه‌دا، له‌ نێوان شتێكدا كه‌ بوونی له‌ ناو مندا ته‌نها وه‌ك بیرێك هه‌یه و ئه‌و بیره‌ی كه‌ وه‌ك شتێكی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی من بوونی هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر پاره‌م نه‌بێ بۆ سه‌فه‌ر، كه‌واته‌ پێویستم به‌وه‌ نییه‌ سه‌فه‌ر بكه‌م، واته‌ پێویستی ڕاسته‌قینه‌ و وه‌دیهاتووم بۆ سه‌فه‌ر نییه‌. ئه‌گه‌ر بگونجێم بۆ خوێندن به‌ڵام پاره‌كه‌یم نه‌بێ، كه‌واته‌ گونجاو نیم بۆ خوێندن، واته‌ گونجانی كاریگه‌ر و ڕاسته‌قینه‌م نییه‌. له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستی هیچ نه‌گونجێم بۆ خوێندن به‌ڵام بمه‌وێ و پاره‌كه‌یم هه‌بێ، كه‌واته‌ گونجانێكی كاریگه‌رم هه‌یه‌ بۆی. پاره‌ وه‌ك ناوه‌ندێك و توانایه‌كی ده‌ره‌كی و گه‌ردوونی (كه‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ وه‌ك مرۆڤ یان له‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگا نه‌هاتبێ) بۆ گۆڕینی وێنه‌یه‌ك بۆ واقع و واقع بۆ وێنه‌یه‌كی په‌تی، ده‌سه‌ڵاته‌ ڕاسته‌قینه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ و سروشت ئه‌گۆڕێ به‌ ته‌نها مه‌فاهیمێكی موجه‌ره‌د و به‌مجۆره‌ش بۆ ناته‌واویه‌كان و خه‌ونێكی به‌دینه‌هاتووی ئازاربه‌خش. ڕێك به‌ هه‌مان شێوه‌ی كه‌ ناته‌واویه‌كان و خه‌ونه‌ به‌دینه‌هاتووه‌كان، واته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه‌ له‌ ڕاستیدا هیچ له‌بارانه‌بوون و ته‌نها له‌ خه‌یاڵی تاكه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه‌، ئه‌گۆڕێ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌ ڕاسته‌قینه‌كان و تواناییه‌كان. به‌مجۆره‌ پاره‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی ته‌نها ئه‌م خاسیه‌ته‌یدا بریتیه‌ له‌ شێواندنی گشتی تاكه‌كان كه‌ ئه‌یانكات به‌ پێچه‌وانه‌ی خۆیان و سیفاتی پێچه‌وانه‌ ئه‌دات به‌ سیفاته‌كانی خۆیان.

به‌مجۆره‌ پاره‌ به‌ شێوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ تێكده‌ره‌ ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ له‌ دژی تاكیش و به‌سته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگاشه‌، كه‌ خۆیان وه‌ك قه‌واره‌ دێنه‌ به‌رچاو. پاره‌ دڵسۆزی ئه‌گۆڕێ به‌ نادڵسۆزی، خۆشه‌ویستی به‌ ڕق و ڕق به‌ خۆشه‌ویستی، چاكه‌ به‌ خراپه‌ و خراپه‌ به‌ چاكه‌، خزمه‌تكار به‌ سه‌رۆك و سه‌رۆك به‌ خزمه‌تكار، بێمێشكی به‌ زیره‌كی و زیره‌كی به‌ بێمێشكی.

له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌، كه‌ وه‌ك مه‌فهومێكی چالاكی به‌ها بوونی هه‌یه‌، هه‌موو شتێك تێكئه‌دا و ئه‌یشێوێنێ، خۆی شێوێنه‌ر و تێكده‌ری گشتی هه‌موو شته‌كانه، جیهانه‌ به‌ ژێره‌وژووری، شێوێنه‌ر و تێكده‌ری ته‌واوی سیفاته‌ سروشتی و مرۆییه‌كانه‌.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌توانێ ئازایه‌تی بكڕێ ئازایه‌ هه‌رچه‌نده‌ ترسنۆكیش بێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ ناگۆڕدرێته‌وه‌ به‌ هه‌ر جۆرێتیه‌كی دیاریكراو، به‌ هه‌ر شتێكی دیاریكراو یان به‌ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆیی دیاریكراو، بگره‌ ئه‌گۆڕدرێته‌وه‌ به‌ ته‌واوی جیهانی ئۆبجێكتیڤی مرۆڤ و سروشت له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ پێناوی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ هه‌ر جۆرێتیه‌ك ئه‌گۆڕێت به‌ هه‌ر جۆرێتیه‌ك و شتێكی تر ته‌نانه‌ت كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌شیه‌تی: پاره‌ پێكه‌وه‌لكاندنی نه‌شیاوه‌كانه‌. پاره‌ دژ به‌یه‌كه‌كان ئه‌خاته‌وه‌ ئامێزی یه‌ك.

وای دابنێ كه‌ مرۆڤ مرۆڤ بێ و په‌یوه‌ندیه‌كه‌شی به‌ جیهانه‌وه‌ مرۆییانه‌ بێ، ئه‌و كات ئه‌توانی خۆشه‌ویستی ته‌نها به‌ خۆشه‌ویستی بگۆڕیته‌وه‌، متمانه‌ به‌ متمانه‌ و …هتد. ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ی خۆشی له‌ هونه‌ر ببینی، ئه‌بێ له‌ باری هونه‌ریه‌وه‌ كه‌سێكی ڕۆشنبیر بی. ئه‌گه‌ر بته‌وێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دابنێی، ئه‌بێ كه‌سێكی خاوه‌ن كاریگه‌ریه‌كی بزوێنه‌ر و هانده‌ر بیت له‌سه‌ر خه‌ڵك. هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كت به‌ مرۆڤ و سروشته‌وه‌ ئه‌بێ ده‌ربڕینێكی دیاریكراو بێ په‌یوه‌ست بێته‌وه‌ به‌ ئامانجی ئیراده‌ته‌وه‌، به‌ ئامانجی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌خسیته‌وه.‌ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بكه‌یت به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا خۆشه‌ویستی وه‌ربگریته‌وه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر خۆشویستنه‌كه‌ت وه‌ك خۆشویستن خۆشه‌ویستی دوولایه‌نه‌ به‌رهه‌منه‌هێنێ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕێی ده‌ربڕینێكی زیندووه‌وه‌ ده‌رباره‌ی خۆت وه‌ك كه‌سێكی هه‌ستناسك نه‌توانی خۆت بكه‌یت به‌ كه‌سێكی خۆشه‌ویست، ئیتر خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت هیچ له‌بارانه‌بووه‌، به‌دبه‌ختیه‌.‘‘

* هه‌موو هێڵی ته‌ئكیده‌كان هی ماركس خۆیه‌تی (وه‌رگێڕی كوردی)‌‌




خواستی نه‌ته‌وایه‌تی و ویستی ئۆلیگارشی … به‌شی چواره‌م …. نەجمەدین فارس

شۆڕشی كرێكاری و پرسی نەتەوایەتی

چارەسەری پرسی نەتەوایەتی , ئەم وەرەمەی سەرمایەداری لەبەردەم خەباتی كرێكاران لە پێناوی ڕزگاری یەكجاری دایناوە , تەنها بە شۆڕشی كرێكاری نەشتەرگەری دەكرێت , بەهۆی دیكتاتۆریەتی پرۆلیتاریاوە , سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمی زانستی لێوە بەرهەم دێت و , جیاوازی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی چینایەتی بنج بڕ دەكات , ڕێگا ڕاستەكە دامەزراندنی سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمە, هەروەكو ماركس و ئەنگلس دەڵێن “دەوڵەت هەر لە ئەزەلەوە نەبووە”.(23)
دەوڵەت بەرهەمی دروستبوونی جیاوازی چینایەتی بوو , لە كۆمەڵگای سەرەتاییدا ده‌وڵه‌ت بونی نه‌بووه‌ ،دواتر و له‌دروستبوونی چینه‌کاندا , دەوڵەت بۆ پارێزگاری بەرژەوەندی كۆمەڵێك لە بەرامبەر هەموو كۆمەڵگادا پێكهاتووە و پێك دێت .

جیاوازی ئابووری سەرچاوەیەكی گەورە و پڕ لە كێشە و مەرارەتی ناو كۆمەڵگایە , ئەمەش وای كردووە له‌ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئابووری و هێزه‌شه‌ڕکه‌ره‌کان و سیاسه‌ته‌وه‌ , كۆمەلێك كۆمەڵێكی تر بچەوسێنێتەوە , جیاوازییەكی گەورە لە نێوان خۆیان و ئەواندا دروست بكەن . هەروەها به‌هۆی سیاسه‌ت و ئابووری و بەكارهێنانیان بە ناوی هێزی نەتەوەیی و بیری ئەندامانی خۆوڵاتی , جیاوازییەك لە نێوان جوگرافیا سیاسیەكانی سەر ڕووی زەوی دروست دەكەن , پەرە بە قڵیشتی نێوان ڕەنگە جیاوازەكانی ئەیەن , بەرژەوەندی ئابووری جیاواز و جوگرافیای ئابوریی بە ناو نەتەوەیی و پارێزگاری كردنیان لە ڕێگەی دڕۆ و دەلەسەی بێبنەما و بێسەر و مل , هەوڵی نانەوەی دووبەرەكی و ململانێ‌ نەتەوەكان ئه‌یه‌ن بۆ بەرژەوەندی خۆیان, و لە ڕێگەی بەناو پارێزگاری جوگرافیایەك كە كۆمەڵێك خەڵك بە زمانی جیاواز یا جلوبەرگ و ئەدەب و كەلتوری جیاواز بەرامبەر جوگرافیایەكی تر, بەو جۆرە دیدگایە کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکه‌که‌ی حقنە دەكەن , ئەمەش هەر هەمووی دیسانەوە لە پێناوی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌ و ئابوریدایە , زۆرترین جار سەرمایەداری, بۆ هێشتنەوەی كێشە و ململانێیەك, جیاوازی ئابووری لە نێوانیاندا دروستده‌کات لە ڕێگەی وەبەرهێنانكردن و كرێی كاری جیاواز و پێدانی پاداشت و سزا, دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری ، دژایەتی بە ناوی نەتەوایەتی و نیشتمانیەوە لە نێوان كرێكاراندا دروست دەكات , و بە بەرگی پارێزگاریكردن لە كرێكارانی نەتەوەكەی , خۆی ئەكاتە دەم ڕاست و دڵسۆزو پارێزه‌ری .
هه‌ربۆیه‌ چارەسەرییەكە , لە سەرچاوەی ئابوورییەوە دەست پێ دەكات چونكە دەست ڕاگەشتن بە مافی ئابووری یەكسان و ئازادی پێكەوە ژیان , خاڵێكی گەورەی وەرچەرخێنەری چارەسەری كێشە و ململانێی نەتەوایەتی یە .

هەروەها مافی یەكسانی نەتەوەكان, ئەتوانێت بە ڕۆشنبیرییەكی زۆر پێشكەوتوو , دوور لە ڕۆشنبیری نەتەوایەتی , لە نێوانیاندا پرۆسیس بكات , ئەمەش هۆكارێكە , بۆ ئەوەی جێگە و ڕێگەی یەكسانیان هەبێت , ده‌وریان لە دەستنیشان كردنی بەهای ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسیان هه‌بێت , لەمەیدانی خەبات دژی نایەكسانیەكانی بۆرژوازی و سەرمایەداران و ئەوقەید و بەندانەی بەناوی ناسیونالیزمه‌وه‌ , بیر و گیانی شۆڤێنیانە لە نێوان كرێكاراندا دروست دەكات , سەرەتای دروست بوونی , چینی سەرمایەدار و كرێكار , سەرەتای دروست بوونی دەوڵەت نەتەوەیە , لەگەڵیدا بیری نەتەوایەتیش دروست ده‌بێت , ئەمەش سەرەتاكەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە , دەوڵەت نەتەوە لە ساڵی (1648ز) , كە پەیماننامەی ویستفالیای لێوە دروست بوو , دەست پێ‌ دەكات , ئەویش دوای ئەوەی كۆتای هێنا بە زنجیرەیەك لە جەنگ كە (30) ساڵ درێژەی كێشا , بەهۆی ململانێی نێوان نەمسای كاسۆلیك و وولایەتەكانی ئەڵمانیای پرۆتستانتەوە بە دیاری كراوی ,و ئەوروپا بە شێوەیەكی گشتی , ئەمەش كۆمەڵێك كێشەی چارەسەر كرد , كە لە بەردەم گۆڕانی ئەوروپادا بوو , وەكو لایەنی ئایینی , سیاسی , كێشەی كەمایەتیەكان , ئاڵوو گۆڕ و پەیوەندی دبلوماسی ………..(24)

لەگەڵ ئەوەی لەو سەردەمەدا له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆو بۆگه‌ناوی فیودالیزم ، دەوڵەتی نەتەوە دروست ئەبێت , هیچ شتێكی ئەوتۆ لە ژیانی زەحمەتكێش و هەژاران ناگۆڕێت , لەگەڵ ئەوەی لە سیستەمی پێشوودا , چەوسانەوە هەبوو , برسێتی و هەژاری , سیما ی دەرەبەگایەتی بوو بەڵام له‌نێوان جووتیاراندا كێشەی نەتەوایەتی برەوی نەبوو , سیما و خەسڵەتی سەرمایەداری بە نەتەوەیی كردنی كێشەكان بوو لەپاڵ كێشە ئابوورییەكاندا , هەر بۆیە سیستەمی سەرمایەداری ناتوانێت , لە ململانێ‌ ناوخۆیی و نێو دەوڵەتیەكان و له‌ جه‌نجاڵی بازاڕی جیهاندا , کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پرسی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری ، هەموو ئەو ئەركانەی پرسه‌ مرۆفایه‌تیه‌کان که‌ هه‌ن چارەسەریان بكات , چونكە ئه‌وانه‌ هه‌موویان بەشێكن لە پێویستی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا , به‌ڵکو بە هۆكاری جیاواز و لە ژێر ناونیشانی جیاوازدا , توندڕەوی نەنەوایەتی لە نێوان كرێكاراندا دروست دەكات , و ئەیكاتە بەشێك لە ژیان و هەوڵ و تێكۆشانیان , لەبەر ئەوە چارەسەركردن لە لای دەوڵەتی سەرمایەداری , دیاریكراو و سنووردارە و هیچی بۆ خەڵك لێ سەوز نابێت .

ئەگەر سەیری ووتە و ڕستەكانی چەپ و ڕاست و ئیسلامیه‌کان بكەیت , دوو فاقی و جیاوازی تێڕوانین لەسەر پرسی نەتەوایەتی و چارەسەرییەكان ئەبنیێت , هەموویان خۆیان بە دەمڕاست و كوێخای چارەسەری پرسی نەتەوایەتی دەزانن , بەڵام بۆ بازرگانی كردن بەكاری دەهێنن و پرسەكە لە چوارچێوەیەكی تەسكی بیر و بۆچۆنەكانیان دەهێڵنەوە و جەماوەری خەڵكی تووشی دوو دڵی و دڵەڕاوكێ‌ دەكەن , چونكە ((ئەوەی سەردەمی یەكەم جیا دەكاتەوە , بە ئاگا هاتنەوەی بزووتنەوە نەتەوایەتیەكان, كە چینی جووتیاران زۆرترین ژمارەی دانیشتوان پێك دێنێت , ئەگرێتە خۆی , كە چینێكە زۆر زەحمەتە هاندانی بۆ بزووتنەوەكە , لە نێوان چینەكانی تری دانیشتواندا, لە پێناوی تێكۆشان بۆ ئازادی سیاسی بە شێوەیەكی گشتی, مافی نەتەوایەتی بە شێوەیەكی تایبەت, بەڵام ئەوەی سەردەمی دووەم جیا دەكاتەوە, نەبوونی بزووتنەوەكانی بۆرجوازی دیموكراتی و جەماوەرییەكانە, سەرمایەداری پێشكەوتوو , هەوڵی نزیككردنەوە و تێكەڵا بوونی زیاتر و زیاتری نەتەوەكان ئەدات , دوای ئەوەی ئەو نەتەوانە سەرجەمیانی بەرەو بزوتنەوەی (جموجۆڵی) ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕۆشتن , بۆ بارودۆخی ململانێیەك لە نێوان سەرمایەداری هه‌یه‌ كە تێكەڵا بوون لەسەر ئاستی جیهانی, وە لە نێوان بزووتنەوەی كرێكاری جیهانی , كە پلەیەكی گرنگ و لە پێشینەی هەیە , بێگومان , هیچ دیوارێك نیە بۆ جیاكردنەوەی ئەو دوو سەردەمە, بەڵكو بە چەند زنجیرەیەك گۆرانكاریی زۆر پێكەوە بەستراون, چەند هۆكارێكی تر هەن كە دەوڵەتەكان لێك جیادەكاتەوە: وەكو گەشەی خێرای نیشتمانی, وە پێكهاتەی نەتەوەی دانیشتوان, وە دابەشبوونی دانیشتوانەكەی, هتد …… لەبەر ئەوە هەرگیز ناتوانرێت دەست بكرێت بە دانانی بەرنامەیەكی نەتەوەیی بۆ ماركسیەكان, لەهەر وولاتێك لە ووڵاتەكاندا , بەبێ‌ ڕەچاوكردنی هەموو ئەو هەلومەرجە گشتی و مێژوویی و هەموو ئەو بارودۆخە بەرجەستانەی كە لەو دەوڵەتەدا هەیە))(25)

كاتێك كێشەی نەتەوایەتی نەبێت , باسكردن لێی زۆر بێمانایە , ئەگەر كێشەكەش هەبێت , ئەوا پێویستی بە چارەسەركردن هەیە , مێژووی پێكەوە ژیانی نەتەوەكان و چۆنێتی هەڵسوكەوت و بەرخوردیان لەگەڵ یەكتری , دەستنیشانی جیابوونەوەی نەتەوەكان , تا ئاستی دروستكردنی دەوڵەتیش دەكات , یا جیانه‌بوونەوە . لە پێش هەمووانەوە , كۆمۆنیستە زانستییەكان , بە پێی ئەو هەلومەرجە مێژوویییە و پەیوەندییەكان بڕیارێكی دروست دەدەن , لەبەر ئەوەی هەر كاتێك ئەو ناوچەیەی جێگەی هەڵسووڕان و پراكتیكی حیزبێكی كۆمۆنیست بێت , پرسی نەتەوایەتی پرسێكی مێژوویی و ڕێگر بێت لەبەردەم بزووتنەوەی چینایەتی چینی كرێكار ,ئه‌گه‌ر ئامانج و ستراتیژی بزووتنەوەكەی خستبووە ژێر پرسیارەوە , دەبێت ڕێگە چارەی بۆ بدۆزرێتەوە و چارەسەری بنج بڕی بۆ بكرێت, تا هەنگاوێكی زیاتر و پڕ لە سوود بێت بۆ بزووتنەوەشۆڕشی كرێكاران .

شۆرشی كرێكاری وەڵامی یەكەم و كۆتاییە . بە چارەسەری پرسی نەتەوایەتی , لە هەر ووڵاتێكدا بێت . بەڵام لە ڕابردوودا , لە لای بەشێك لە بزووتنەوەی چەپ ,بۆ پرسی نه‌ته‌وایه‌تی بڕوای ناڕاستی, نا زانستیان ئەوەبوو , كە نابێت نەتەوەكان جیاببنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی حکومه‌تی کرێکاریدا . هه‌روه‌ها له‌لای پارته‌ ڕاست و ئیسلامیه‌کان بە شێوەیەكی بێ بەهایانەو , شەرمنانە , تا ئاستی باس نەكردن بوو, یان بۆ راكێشانی سۆز و هەستی كۆمەڵگای كوردی لێرە و لەوێ‌ قسەیەكی كورت و بێ‌ ناوەڕۆكیان لەسەر دەكرد, چونكە ((“لە سیستەمی سەرمایەداریدا, كارێكی چاوەڕوان نەكراوه‌،, لابردنی چەوسانەوەی نەتەوایەتی (چەوسانەوەی سیاسی بە گشتی) لەسەر نەتەوەكان, لەبەر ئەوە پێویستی بە لەناوبردنی چینەكان, و دامەزراندنی سوسیالیزمە”))(26)
هەڵوێستی دژ بە سەربەخۆیی كوردستان و جیابوونەوە, و ڕاگەیاندنی لە لایەن چەپی كوردستانەوە له‌ ڕابردوو ئێستاشدا, سەربەخۆیی كوردستانی عێراق لە لایان دووەمین ڕێگای هەڵبژاردنیان نییە, ئەوە نەبێت حیزبەكانی تریش هەڵویستیان لە ڕابردوو ئێستاشدا زۆر جیاواز بێت, هەرچەندە بەسەر زارەكی بەیانی بكەن .

نە بڕوایان بە حكمی زاتی و نە بە فیدراڵی و نە بە جیابوونەوەش هەیە , پرسی نەتەوایەتی گرێی خستوۆه‌و ده‌خاته‌ بەردەم چوونە پێشەوەی ئامانج و ستراتیژی كۆمۆنیستە زانستیەكان , هەروەها چەپیش هەوڵیان لە پێناوی چوونە پێشەوەی بەرژەوەندی ووردە بۆرژوازی و بەكارهێنانی پرسی نەتەوایەتی یە ,لەو پێناوەدا چونكە دەڵێن ((“سەربەخۆیی كوردستانی عێراق دووەمین ڕێگاش نی یە كە هەڵبژێرین”))(27) , كاڵفامیان , یان نەتەوە پەرستیان ئەم جۆرە هەڵوێستانەیان , بەرامبەر بە پرسێكی لەو جۆرە بۆ دروستكردوون , لەبەر ئەوەی كێشەی كورد لە هەر چوار وڵاتانی عێراق , ئێران , توركیا و سوریا , مێژوویەكی دوور و درێژی لە بێ مافی سیاسی و ئابووری و تا كەلتوریش هەبووە , باشوری كوردستان كەوتەبەر شاڵاوی ئەنفال و كیمیا باران و , وێران كردنی گوند و سەرچاوە ئابوورییەكانی, ژیانی هاووڵاتیەكانی لەسەر زەوییەكەی وەكو ژیانی بەندییەك بووە لە گرتووخانەیەكدا , لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و , باكوریش شتێكی ئەوتۆ نەبووە, كە پێناسی ناسنامەكانیان بێت , لەو ووڵاتانەدا هاووڵاتی كورد بە پلە دوو هەژمار دەكراو و دەكرێت , هەموو ئەو هەڵوێستی دەوڵەتانەی كە كوردی تێدا ئەژێت, وای كردووە ئەو نەتەوەیە دامەزراندن و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بە كەم و كۆتا چارە دەیبینێت, بەڵام “(لەبەر ئەوەی بۆرژوازی نەتەوەی چەوساوە, دروشمی ڕزگاری نیشتمانی, بە بەردەوامی دەگۆڕێت بە دروشمی فێڵكردن لە كرێكاران , لە كێڵگەی سیاسەتی ناوخۆدا , ئەم دروشمانە ئەقۆزێتەوە, بۆ بەستنی ڕێكەوتننامە كۆنەپەرستانەكانیان: لەگەڵ بۆرژوازی نەتەوەی كە لە دەسەڵاتدایە, وە لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا , هەوڵئەدات بۆ بەستن و جێبەجێ كردنی سەفەقات لەگەڵ دەوڵەتێك لە دەوڵەتە ئیمپریالیستیە ڕكابەرییەكانیان, تا ئامانجەكانی لە تاڵان و بڕۆدا بە دەست بهێنێت.)”(28)لەگەڵ ئەوەی ئەمە سیاسەتی بۆرژوازی نەتەوەو مەزهەبچیەكانی عەرەبیە لە عێراقدا, هەروەها لە وڵاتەكانی وەك و ئێران وتوركیا و سوریاش هەر هەمان شتیان ئەنجام داوە, بەڵام ئەو سیاسەتانە بەشێك نین لە ئامانج و خواستی سیاسی و ئابووری كرێكارانی نەتەوەی ووڵاتەكانیان , هەموو ئەوانە فرت و فێڵی بۆرژوازی نەتەوە و ئاین و مەزهەبچیەكانە لە كرێكارانی نەتەوەكانی خۆیان, پەنا بە خاتری زیاتر كردن و گەشەی كەڵەكەبوونی سەرمایەكانیانە و بردنە پێشەوەی ئامانجی سیاسی و ئابوورییانە , لەسەر شان و ئێسك و پروسكی كرێكارانی نەتەوەكانیان و كۆیلەكردنیان بە سیاسەت و ئامانجە نزیك و دوورەكانیان , چونكە “(هەر گەلێك, گەلێكی تر كۆیلە بكات بە دەستی خۆی كۆت وبەندی خۆی دروست دەكات)”(29).

هەموو ئەو كردارانەیان زیاتر لە پێناوی ململانێی و كێبركێی سەرمایەكانیانە لەگەڵ بۆرژوازی نەتەوەی ژێر دەست و , ئەمەش لەسەر شان و بەرژەوەندییەكانی كرێكارانی ناوخۆی ووڵاتدا ئه‌نجام ئه‌درێت , بەڵام لە هەموو كاتێكدا بۆرژوازی و سەرمایەدارانی نەتەوەی سەردەست و ژێر دەستە , لە دژی كرێكارانی هەردوو نەتەوەكە , تا ڕێگای هاوخەباتی چینی كرێكاری نەتەوەكان و , بزووتنەوەچینایەتیەكەیان ڕووبەڕووی شكست ولەناوچوون بكات , هەروەكو لە ڕابردو و ئێساشدا ئەو شكستەیان دیار و ڕوونە. بۆ ئەم هەلومەرجەش دەبێت كۆمۆنیستە زانستیەكان چ هەڵوێستێك لە بەرامبەر ئەو ناتەبایی و دژیەكییەی كرێكاران , لەبەردەم كار و كرداریان دابنێن؟! بە پێی هەموو ئەو هەلومەرجە ئابووری , سیاسی , كۆمەڵایەتی و مێژووییانەی كە نەتەوەی كورد هەیەتی لە ناوچەكەدا , جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی بە كارێكی زۆر شیاو و باشتری دەزانم لەوەی كە ببێتە هۆكاری زیاتر قڵشتی جیاوازی و دژایەتی لە نێوان نەتەوەكاندا , لەبەر ئەوەی “(داننان بە مافی جیابوونەوە مەترسی (پارچەبوونی دەوڵەت) كەم دەكاتەوە)”(30) كاتێك كێشەی نەتەوایەتی بەر بینی چینی كرێكار نەگرێت , بە خەباتی چینایەتی و داخوازییە ڕۆژانەییەكان و خواستی مێژوییەوە خەریك دەكەن , كەواتە دەبێت جیابوونەوە بە خاتری یەكگرتنەوەی خەبات و بزووتنەوەی كرێكاران بێت . هەروەها دەبێت جەخت لەسەر ئەو ڕێگایە بكەن و هەڵوێستی دوولایەنە و بێئامانجیان نەبێت , و ڕاستەوخۆ ڕێگا چارەكانی , لە تێڕوانینی و لێكدانەوەكانی كۆمۆنیستە زانستییەكان هەبێت .

بە پێی لێكدانەوەكانی ڕابردووی چەپ , سەربەخۆیی كوردستانی عێراق ڕێگای دووەمیش نییە , ئەو تێڕوانینانەیان , كار و فرمانەكان و نووسنەكانیان ,و هەوڵەكانیان , لە پێناوی چوونە پێشەوەی ڕەووتی بزووتنەوەیەكی كرێكاری و كۆمۆنیستی , بەهای بۆچوونێكی نازانستییە , ئەو تێڕوانینەیان هەڵقوڵاوی دیدگا و بەرژەوەندی ووردە بۆرژوازییە , ئەم توێژەی كۆمەڵگا , بە پێی شوێن و ڕێگای لە سیستەمی سەرمایەداریدا , هەڵووێستیان بە قازانجی بەرژەوەندی خۆیان هەیە و خه‌ڵکانی تر له‌ پێناودا به‌کارده‌هێنن.

تێڕوانینی ناڕاست, و نازانستی چەپ لە ڕابردوو , لە زۆرترین كاتدا, هاوجووت دەبوون لەگەڵ سەرمایەداران و بۆرژوازی لە دەسەڵاتدا, ئەیان ووت “(لە حاڵەتێكی لەمەش پێشڕەوتر لەم دەورانەی ئێستا بەوجود بێت كە پێش جیابوونەوەی كوردستان لە عێراق چینی كرێكار توانییبێتی ئامادە بێت بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسی و جەماوەری زەحمەتكێش بە دەوری خۆیدا كۆكردبێتەوە و حكومەتی كرێكاری لە عێراقدا جێگای جكومەتی بەعس و دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی بگرێتەوە لەهەریەك لەم دوو حاڵەتەدا ئێمە دژ بە جیابوونەوە و دیفاع لە مانەوەی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا دەكەین)”(31)
ئەم هەڵوێست و تێڕوانینانە , چی جیاوازە , لە بیروبۆچون و كرداری سیستەمی دواكەوتووی سەرمایەداری عێراق , سەرمایەداری لە عێراقدا لەبەر سیاسەتی چاوچنۆكی ئابووری و بازرگانی , بە بڕوبیانوی جیاوازەوە , بڕیار لەسەر جیابوونەوەی نەتەوەی كورد نادات , ئەمەش بەهۆی بەرژەوەندییانەوە , یەكسانی نەتەوەكان , دەخاتە چوارچێوەی بیری تەسكی شۆڤێنیزم و بە ئاگر و ئاسن و جینۆساید وەڵامی ئەداتەوە , لە ئێستاشدا وەكو ڕابردوو ڕێگای جیاوازی گرتووەتەبەر , تا بتوانێت بە پێ‌ بەرژەوەندییەكانی , مانۆڕی سیاسی و ئابووری خۆی تاو بدات , ئەگەر حكومەتی كرێكاری , زامنی مافی یەكسانی نەتەوەكان نەبێت , بە جیابوونەوەش , ئەوا چ جیاوازییەكی لەگەڵ حكومەتی سەرمایەداران هەیە ؟!.

“(لە تێڕوانینی مێژوویی ئابوورییەوە , لە بەرنامەی ماركسیەكاندا , (ئازادی نەتەوەكان لە بڕیاری چارەنووسدا) ناكرێت جگە لە واتایەكی هەبێت , ئەویش ئازادی بڕیاری چارەنووسی سیاسی , واتا دەوڵەتێكی سەربەخۆ , و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی , بەڵام مەرجەكان لە ڕوانگەی ماركسییەوە , واتا لە ڕووانگەی چینایەتی پرۆلیتاریاوە , پشتیوانی كردن , لە داواكاری بۆرژوازی دیموكراتی كە ئەڵێت “دەوڵەتی نەتەوەیی” و لە دواتردا بڕیار لە ووتەكان ئەدەین , ئێستا باسەكەمان كورت ئەبێتەوە لەسەر پێناسەی ماناو ناوەڕۆكی “ئازادی بڕیاری چارەنووس”)”(32) حكومەت و سیستەمی دیموكراسی بۆرژوازی , هیچ نییە جگە لە دەسەڵاتی چینێكی كەمی مشەخۆر بەسەر تەواوی دەسەڵات و ئامانجی زۆرینەی كۆمەڵگا , بێگومان ناوەكانی وەكو حكومەتی ریفاهی بۆرژوازی , لیبرالیزمی مۆدێرن , و كلاسیك , دیموكراسی و دیكتاتۆرەكان , هەموو حیزبەكانی تری كوردستان و كۆمۆنیزمی كرێكاری و كۆمۆنیزمی سۆڤیەتی جاران و ماوییەكان , ناتوانن وەڵام بە تەواوی داخوازی زۆرینەی خەڵك بدەنەوە , جیابوونەوە و دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیەتی , لە چوارچێوەی جوگرافیایەكی سیاسی دیاریكراو سەربەخۆدا , ئەو جۆرە دیدگا و تێڕوانینانەیان لە دنیادا , جیهانبینییەكانیان , بۆ چارەسەری پرسی نەتەوایەتی نەتەوەی كورد , بێژانەكانیان , خۆشباوەڕی و ناوەڕۆكی بۆچوون و كردارێكی دژە بە دیكتاتۆریەتی پڕۆلیتاریا و سۆسیالیزمە و هیچی تریان لێوە سەوز نابێت . دەوڵەت و دەسەڵاتەكانی سەرمایەداری , ناتوانێت مافی یەكسانی نەتەوەكان دابین بكات , نموونەش زۆرن , وەك جێبەجێ‌ كردن و پێدانی مافی نەتەوەكانی , وەك چیچانی , و سۆدانیەكانی خوارو , و …..

لە لایەن ووڵاتەكانی كە لەگەڵیاندا ئەژییان , دەوڵەتی ڕوسیا و سۆدان , ئەگەر مافیشیان دابێت , ئەوا ئاوێزانی كۆمەڵێك كێشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییان كردوون , ئەمەش لەسەر دەستی ئەو ووڵاتانە بووبێت یان لە لایەن سەرمایەداران و بۆرژوازی نەتەوەكانی خۆیان بووبێت , كێشەی بۆسنی و سربیەكان , لەساڵانی پێش (1800ز)وە,كێشەیەكی مزمن و بێكۆتایی بوو, هەتا لە سەرەتای نەوەتەكانی سەدەی ڕابردووە , ئاخر جەنگی خوێناوی و بە پشتگیری سیاسەتی ڕووسیا لە سربەكانی ئەرسۆدۆكس و , هەروەها پاڵپشتی و هاندانی بۆسنییە موسڵمانەكان لە لایەن ئەمریكا و ڕۆژئاواوە , بەرداشی ئەم دوو هێزە خەڵكێكی زۆری لەلایەن ئەرسۆدۆكس و موسڵمانەكان هاڕی , ئەمانەش هەر هەمووییان , پەیوەندییان بە بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكانەوە هەبووە و كراونەتە قوربانی سیاسەتەكانی ئەوان . واته‌ ئه‌گه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بوو ، ئه‌وا کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ووڵاتانی تر ، له‌سه‌ر ناوخۆیان ده‌بێت . هه‌ردوولای ناوخۆو هێزی ده‌ره‌کی ، له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاگری دژایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ بڵێسه‌ و خامۆش ده‌که‌ن

“(بونی تێكۆشان لە پێناوی ئازادی نیشتمانی , دژی دەوڵەتێكی ئیمپریالی , لەوانەیە لەهەموومەرجێكی دیاریكراودا لەلایەن دەوڵەتێكی تری (گەورە) بۆ مەبەستە ئیمپریالیەكانی ئیستغلال بكرێت)”(33),هەروەكو لەو ووڵاتانەی كە ئاماژەمان پێكردن , كێشەی دەوڵەتی سووریا و دانیشتوانەكەی , و هێزە گەورە ئابوری و سەربازییەكانی دنیا, لە پێناوی بەرژەوەندییان و ململانێیان لەسەر باڵادەستی لە ناوچەكە و , ڕێڕەوی هەناردەی نەوت و غازی سروشتی , بۆ ئەوروپا و بەشێكی زۆری جیهان , بە گیانی سەدان هەزار كەس لە خەڵكی سوریا و ئاوارەبوونی چەند ملوێنێك لە دانیشتوانەكەی , تەسفیە حساب دەكەن لەگەڵ یەكتریدا . ئەوە خۆشباوەڕییە , كە پێت وا بێت , سەرمایەداری و بۆرژوازی چارەسەری پرسی نەتەوایەتی دەكەن , بەڵام ئەگەر لە هەر شوێنێك , هەوڵێكیان بۆ هێنانە دی بەشێك لە خواستی نەتەوایەتی دابێت , یان بیدەن , ئەوا ناكرێت ڕەتی بكەینەوە , ئەزانین , بۆرژوازی و سەرمایەداران كێشەكان بە تەواوەتی چارەسەر ناكەن , بەڵام بۆ درێژەدان بە تەمەنی دەسەلاتیان لێرە و لەوێ‌ ووردە ڕیفۆرمێك دەكەن , ئەویش بە پێی هەلوومەرجی ئەو كات و توندی و شلی گرتنی كێشەكان لە لایەن دانیشتوانەکه‌یه‌وە , لەبەر ئەوە دەبێت كۆمۆنیستە زانستیەكان , بەرنامە و پرنسیپ و ستراتیژی ئامانج دووری هەبێت , ئەمەش دەبێت تایبەتمەندی ناوچەی كاركردنی خۆی لەبەرچاو بێت, هەنگاوێكی بە بزووتنەوەی ڕزگاری چینایەتی پێهەڵگرتبێت . لە ناوچەكەی ئێمەدا چه‌ند نەتەوە و ئاین و ئاینزای لە یەكتر جیاواز هەیە , هەر هەمووییان كێشە و ئاریشەی سیاسی , و كۆمەڵایەتی , ئابووورییان لەگەڵ یەكتر هەیە, هەر پارت و بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی سیاسی , دەبێت ئامانج و تاكتیكی بە پێی هەلوومەرجی شوێنی كار و چالاكییەكانی دابڕێژێت .

بەرنامەی دیمۆكراتیكی , لە فەلەكی خواستە دیموكراتیەكانی کرێکاران و كۆمەڵگادا بسوڕێتەوە , و بەرنامەی چارەسەری هەبێت , چونكە “( دەوڵەت جۆرێكی تایبەتە لە ڕێكخستنی هێز , ڕێكخستنی تووند و تیژانەی سەركوتكردنی چینێكە لە چینەكان , چی چینێك كە پێویست بێت پرۆلیتاریا سەركوت بكات ؟ بێگومان تەنها پێویستە چینە وەبەرهێنەكانی (چەوسێنەرەكان) سەركوت بكات , واتە بۆرژوازی , كرێگرتەكان پێویستیان بە دەوڵەت نییە , بێجگە لەو كاتەی كە سەركوتی بەرگرییەكانی وەبەرهێنەرانی (چەوسێنەرانی) پێدەكەن , وە ناتوانرێ‌ سەركردایەتی ئەو سەركوتكارییە بكات ,جگە لەوەی تا كۆتایی بە تاكە چینی شۆرشگێر ناوزەند دەكرێت , ئەویش كە چینی پرۆلیتاریایە لە ژیانیدا جێبەجێ‌ دەكات . وە تاكە چینە كە شایستەی یەكخستنی هەموو كرێگرتە و چەوساوەكانە بۆ تێكۆشان , لە پێناوی دژایەتی كردنی بۆرژوازییەت و ڕوخان و لە ناوبردنی بە تەواوەتی)”(34) چارەسەر تەواوەتی لە بەرنامە و دەستوریی پرۆلیتاریای شۆرشگێڕدایە .

لەبەر ئەوەی لە سەردەمی سرمایەداریدا بێجگە لەو چینە ئیتر چینی شۆرشگێڕ نییە , هەروەكو چۆن لە مێژوودا, چینی شۆرشگێری لە كۆیلەداریدا , جووتیاران و خاوەن زەوییەكان بون , بۆ دەرەبەگایەتیش , بۆرژوازی و سەرمایەداران بوو بوونە چینی شۆرشگێر و سەردەمێكی كۆنیان گۆڕی بە نوێ‌ , بۆ ئێستای سەرمایەداریش بێجگە لە پرۆلیتار هیچ چینێكی ترو توێژەكانی ئەو ئەرك و دەورە ناگێڕن , بە “(بێ‌ شۆرشێكی توندو تیژ و بە زەبرو زەنگ ناتوانرێت , لە جێگای دەوڵەتی بۆرژوازی دەوڵەتی پرۆلیتاریا بخرێتە جێگای , بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی پرۆلیتاریا,و هەموو جۆر دەوڵەتێكی تر, هیچ ڕێگایەك نییە جگە لە (هەڵوەشانەوەی ))”(35) , ئەمەش هیچ فرت و فێڵێك ناهێلێتەوە , ئەو ئەركە بە ئەنجام دەگەیەنێت كە مێژوو پێداوە و , بووە بە زەرورەتێك و حەتمیەتێكی مێژووییە, چارەسەری پرسی نەتەوایەتی , یەكێك لە ئەرك و كارە تاكتیكیەكانی ئەو چینەیه‌ , ئەگینا “( بەو شێوەیەی پرسی هەڵوێستی شۆرشی سۆسیالیستی پرۆلیتاریا, بەرامبەر بە دەوڵەت , تەنها گرنكیەكی ڕامیاری نییە , بەڵكو لەهەمان كاتدا یەكێكە لە بابەتە پێویستیەكانی ڕۆژگار, ئەوەیە كە پێویستە جەماوەر لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕوونكردنەوە و ئەوە دیاری بكات , ڕزگاربوون لە زۆرداری سەرمایەداری)”(36) , كاتێك كردەیەكی تاكتیكی لەبەر چاو دەگیرێت , لە پێناوی خزمەتی ستراتیژی چینایەتیە,واتە دەبێت لە ئێستا هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب و كەمە نەتەوایەتییەكانی تر, بیر لەوە بكەنەوە كە نەیه‌ڵن بۆرژوازی و سەرمایەدارانی نەتەوەكانیان بەكارییان بهێنن و لە پێناو قازانج و بەرژەوەندی سیاسی و دەسەڵاتیان بیانكەن بە گژ یەكتریدا.

چارەسەری پرسی نەتەوایەتی بەشێكە لە وەڵامی سیستەمی سەرمایەداری كە هەموو كات ویستوویەتی , لە رێگەی دروستكردنی , دژایەتی نەتەوایەتی و بیری تووند و تیژییه‌وه‌ چینی کرێکار ناكۆك و دژبەیەك بن لەناوخۆیاندا , واتە دەیانەوێت پرسی سەردەمی ئێستا و كێشەی كرێكار و پرۆلیتاریا لەگەڵ سەرمایەداری و سیستەمەكەیدا بگۆڕن , بە كێشە و ململانێی نەتەوایەتی , كاتێك مێژووی ململانێكان لە نێوان نەتەوەكاندا پێیان ووتین جیابوونەوە چارەسەرە , ئیتر دەبێت كورد و عەرەب بەوە ڕازی بن و هەوڵی ئەوە بدەن لە دواتردا , لە یەك هێزدا خۆیان كۆبكەنەوە و , دژ بە سیستەمی سەرمایەداری هەرچی هێز و توانایانە لە پێناو لەناوبردنیدا خەرج بكەن . ئەمەش لە رێگەی هاوكاری و هاوپشتی چینایەتی كرێكارانی نەتەوە جیاوازەكانەوە دەبێت , هێز و توانایان ئەداتێ‌ بۆ لەناوبردنی جیاوازی نەتەوایەتی و چینایەتی و ڕەگەزی و ئایینی .

“(هەروەها دەوڵەت لە ئەزەلەوە نەبووە , كاتێك كۆمەڵگاكان دروستبوون , پێویستیان بە دەوڵەت نەبوو , هەروەها هیچ ئایدیایەكیان لەسەر دەوڵەت و دەسەڵاتی دەوڵەتی نەبوو , كاتێك بەزەرورەت كۆمەڵگا دابەش بوو , بۆ چینەكان , پەیوەندی بە پلەیەكی دیاریكراوی گەشەی ئابوورییەوە هەبوو , وە بە پێی ئەو دابەشبوونە دەوڵەت بووە پێویستیەكی گرنگ . ئێمە لە پلەو ژمارەی ئەو هەنگاوە خێراییانەی گەشەی بەرهەمهێنانەوە نزیكین كە هه‌روه‌ها بەس نییە پێویستی بوونی ئەو چینانە , بەڵكو بوونەتە لەمپەرێكی ڕاستەوخۆی بەردەم بەرهەمهێنان , بە پێویستی و زەرورەت چینەكانی لەناو دەچن , هەر وەكو لە ڕابردوودا بە زەرورەت دروست بوون , وە لەگەڵ لەناوچوون و هەڵوەشاندنەوەی چینەكان دەوڵەتیش بە زەرورەت لەناو دەچێت , كۆمەڵ بەرهەمهێنانێكی نوێ‌ ڕێكدەخات , بە ڕێكخستنێكی نوێ‌ , لەسەر بناغەی ئازدی و یەكسانی و یەكێتیە بەرهەمهێنەكان , هەموو ئەداتی دەوڵەت هەروەكو هەبووە بە تەواوەتی دەنێرێت بۆ مۆزەخانە عادییەكان لە پاڵا جۆڵاكاری سەرەتایی و داسی برۆنزی)”(37) .

——————————————————–
سه‌رچاوه‌کان:

23- مارکس،‌انجلس، مختارات في اربعة اجزاء(الجزءالثالث)،‌‌‌‌‌اصل العائلة الملکیة الخاصة والدولة ، دارالتقدم ، موسکو ، ص412.
24- الدکتور محمدالسیدسلیم ،تطورالسیاسةالدولیة في القرنین التاسع عشروالعشرین ، دارالفجرالجدید للنشروالتوزیع ، جمهوریةمصرالعربیة، الطبعةالثانیة ، 2004م ،ص39.
25 – لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م ،ص75-76.
26- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،{خلاصةالمناقشة حول حق الامم في تقریرمصیرها} ،ص197.
27- مه‌نصوری حیکمه‌ت ، له‌به‌رگریکردنداله‌ داخوازی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ، گۆفاری بۆپێشه‌وه‌ ، ژماره‌ 21 ، 27ی ئابی 1995 ،ل5 .
28- لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م ،ص176 .
29- مارکس،انجلس ، بصددالثورةالاشتراکیة ، مجموعة من المقالات {من مقال “بلا‌غ سري” کتب نحو 28‌‌أزار[مارس] 1870 } ، ترجمة الیاس شاهین، دارالتقدم ، طبع في الاتحادالسوفیتي ، 1983 ،ص153 .
30- لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م،ص107 .
31- ئاسۆکمال ، جێگای جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له‌ خه‌باتی چینایه‌تی له‌ عێراقدا ، ل10 .
32- – لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م ،ص73-74 .
33- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،ص176 .
34- لینین ، الدولة والثورة ، دارالتقدم ، موسکو ،طبع في الاتحاد السوفیتي ، ص30 .
35- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ص27 .
36- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ص5 .
37- مارکس،‌انجلس، مختارات فی اربعة اجزاء(الجزءالثالث)،‌‌‌‌‌اصل العائلة الملکیة الخاصة والدولة ، دارالتقدم ، موسکو ، ص412 .




بەشی سێیەم و کۆتایی گفتوگۆی دەنگەکان لە گەڵ بەڕێز عەدنان کەریم ( ئەحمەد موعین)


بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تری ئەم چاوپێکەوتنە کلیک لەسەر بەشەکان بکەن لای خوارەوە
بەشی یەکەم:…..

بەشی دووەم:…..

————————————-

دەنگەکان :
مارکس لە تەعمیمێکدا بۆکۆنگرەی نێونەتەوەیی یەکەم باسی لەسەربەخۆی ئیرلەندا کرد، لینینیش بە هەمان شێوە باس لە هۆشیارکردنەوەی نەتەوە زوڵم لێکراوەکان دەکات بە ئاراستەی سەربەخۆییدا.ئێوە چۆن دەڕواننە هەڵسوکەوتی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێراقدا هەر لە حیزبی شوعییەوە تا دەگاتە کۆمۆنیزمی کرێکاری سەبارەت بە دیدو تێڕوانینیان لە بەرانبەر کێشەی نەتەوەیی کوردا، وەک کێشەیەکی زیندوو لە ناوچەکەدا؟

عدنان کریم :
لە قۆناغی دامەزراندنیەوە، بناغەی سیاسەتی حیزبی شیوعیی عێراقی لەسەر کۆڵەکەیەک وەستابوو کە بریتی بوو لە کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی نیمچە داگیرکەری بەریتانی لە عێراق و ڕووخاندنی حکوومەتی پاشایەتی کە ڕۆڵی وەکیلی ئیستیعماری بەریتانی ئەبینی.ئامانجی شیوعیەکان لە عێراقدا لە گشتی ترین ئاستدا بریتی بوو لە بنیاتنانی عێراقێکی نیشتیمانی و دیموکرات و سەربەخۆ کە عەدالەتی کۆمەڵایەتی تیایدا سەروەر بێت. واتە عێراقێکی ئازاد و سەرفراز کە ئایدیایەکی نەتەوەیی یا دینیی نەبێت و عێراق ووڵاتی هاونیشتیمانیەکانی بێت. شیوعیەکان لەو قۆناغەدا لەو چوارچیوەیەوە ئەیانڕوانیە مەسەلەی کورد . بەومانایە مەسەلەی کورد لە دیدگای حیزبی شیوعیەوە بەشێک بوو لە خەباتی گشتی خەڵکی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە گشتیەی کە باسمان کرد.
لەو قۆناغەدا حیزبی شیوعیی عێراق هەرچۆن ڕابەری خەباتی جەماوەریی خەڵکی عێراقی ئەکرد تا کۆتایی پەنجاکانی سەدەی پێشوو، لە کوردستانیشدا هەمان پایگای بەهێزی هەبوو و هەمان ڕۆڵی ئەگێڕا.

بەڵام بەهۆی تایبەتمەندیی مەسەلەی کوردەوە وەکوو مەسەلەیەکی دیموکراتی و بەتایبەتیش بەهۆی لاوازیی ڕەوتی ناسیونالیستیی عەرەبی لەو قۆناغەی عێراقدا و لاوازیی پێگەی ڕەوتی عروبی و شۆفینیزمی عەرەبی ، جگە لە لاوازیی بزووتنەوەی ناسیونالیستیی کورد، حیزبی شیوعی لەهەوڵی ئەوەدا بوو کە مەسەلەی کورد لە چوارچیوەی کۆمەڵێک ئیسڵاحاتی دیموکراتی لە عێراقدا چارەسەر بکات و ئەو سیاسەتە جێگەی مەقبووڵیەتی خەڵکی عێراق بوو بەخەڵکی کوردستانیشەوە. یەکێک لەو فاکتەرە بەهێزانەی کە لەقازانجی ئەو سیاسەتە هەڵئەسووڕا پشتیوانیی جەماوەریی فراوانی خەڵکی عەرەبی عێراق بوو لە ئاواتی خەڵکی کوردستان بۆ لابردنی کۆتی ستەمی نەتەوەیی لەسەریان. جگە لەوەش ڕژێمی پاشایەتیی ئەوکات ڕژێمێکی ناسیونالیستیی عەرەبی نەبوو.

ئەو ڕژێمە بە یەکسان جێی نەفرەت و ناڕەزایەتیی هەردوو میللەتی عەرەب و کوردی عێراق بوو. لەهەمووشی گرنگتر ئەو خاڵەبوو کە ناوەڕاست و خوارووی عێراق سەنتەر و چەقی قورسایی خەباتی شۆڕشگێڕی جەماوەری و دیموکراتیی خەڵکی هەموو عێراق بوو کە ئەوەش لە قازانجی چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد بوو لە چوارچێوەی یەکگرتویی و یەکپارچەیی خەباتی دیموکراتیکی هەموو خەڵکی عێراق بەسەڵماندنی مافە نەتەوەییەکانی کوردەوە.

ئەوەی کە قاڵبی ڕەسمیی ئەو هەڵوێستەی حیزبی شیوعی لەو کاتەدا لەژێر تایتڵی ئۆتۆنۆمی یا مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورددا گەڵاڵە ئەکرا فاکتەر و مەسەلەی سەرەکی نەبوو بەقەدەر ئەوەی کە ستەمی نەتەوەیی لەسەر گەلی کورد لەچوارچێوەی خەباتی سەرتاسەری دیموکراتیکی هەموو خەڵکی عێراقدا بەسەرەنجام بگات و لەجەرگەی ئەو خەباتەدا جێگیر بێت. جگە لەوەش چەوسانەوەی نەتەوەیی لەسەر گەلی کورد لە قۆناغی پاشایەتیدا ، لە ڕاستیدا ، ئەو قاڵبە زبر و تووندوتیژ و سەرتاسەریە و ئەو خەسڵەتە میلیتاریەی نەبوو کە لە قۆناغەکانی دواتری کۆماریدا هەیبوو. لەچاو هەموو ڕژێمەکانی دواتردا ، سولتەی مەلەکیی عێراقی لەهەموویان نەرمتر و لیبراڵ تر بوو بەلەبەرچاوگرتنی ئەو فەزای کوشت و بڕەی کە بەتایبەتی لە ١٩٦٣ بەدواوە لەلایەن ڕژیمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە لەبەرانبەر گەلی کورددا و گشت گەلی عێراقدا پیادەکرا.

لەڕاستیدا حیزبی شیوعی خەباتی ئەکرد بۆ بەدیهێینانی عێراقێکی نیشتیمانی و دیموکراتیک کە جیاوازی نەتەوەیی جێگەیەکی لە سیمای ئەو دەوڵەتەدا نەبێت. تا ١٤ ی تەمووزی ١٩٥٨ ئەوە سیاسەتی ڕەسمیی حیزبی شیوعی بوو سەبارەت بەمەسەلەی کورد و پێموابێت سەرکەوتوانە توانی باڵانسی ئەو سیاسەتە ڕابگرێت. واتە حیزبی شیوعی توانی هەم ڕەوتی شۆفینی عەرەبی زۆر لاواز بکات و هەم توانیبووی کە جڵەوی خەباتی گەلی کورد لەدەستی ناسیونالیستی کورد و نوێنەرە ڕەسمی و تاقانەکەی واتە پارت دیموکراتی کوردستان دەربهێنێت. ئەو سیاسەتە بەدەر لەوەی کە ناوەکەی ئۆتۆنۆمی بوو یا هەر شتێکی تر، خەباتی گەلی کوردی وەکوو میللەتێکی زوڵملێکراو کرد بە بەشێک لە خەباتی سەرتاسەریی خەڵکی عێراق بۆ بەدیهێنانی نیزامێکی سیاسیی پێشکەوتنخواز کە زۆرترین دەسکەوتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی بۆ هەموویان هەبێت لەسایەی جمهوریەتێکی دیموکراتیکدا.

دیارە ئەو سیاسەتە کاریگەریی هەبوو لەسەر هەڵوێستەکانی پارتی وەکوو حیزبی بزووتنەوەی ناسیونالیستیی کورد. پارتی کە بەهۆی بوونی حیزبی شیوعی و ئەو سیاسەتەی پێشووی و پایگایەکی بەهێز کە لەناو کورد و عەرەبی عێراقدا هەیبوو، خاوەنی پایگایەکی ئەوتۆ نەبوو و زیاتر لە ناو ئیلیتی قەومی و دەرەبەگ و ڕۆشنبیرانی موتوربەکراو بە بیری قەومی و کوردایەتی نفوزی هەبوو . بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو مەددە دیموکرات و چەپەی کە مەسەلەی کوردیشی بەدوای خۆیدا ڕاکێشابوو، پارتی چارێکی نەمابوو جگە لەوەی کە ئەویش نمایشی دیموکراتی بوون و بگرە چەپ بوونیش بکات. ئەوە مۆدی ئەو ڕۆژگارە بوو و حیزبی شیوعیش پێویستی بەوە نەبوو کە دژایەتی پارتی بکات و بگرە پێشی باش بوو پارتیش لە مەوقیعیەتێکی لاوازترەوە ، گەر لە ژێر زەبری زەمانەشدا بێت ، پەیڕەوی لەسیاسەتێکی چەپی یا پێشکەوتنخواز بکات . پارتی بۆ دوانەکەوتن لەو ڕەوتە لە ١٩٥٣دا ڕایگەیاند کە ئەوانیش ( سوود لە تیۆریی مارکسیزم – لینینیزم وەرئەگرن بۆ داڕشتنی سیاسەتەکانیان ) .

هەر لەو سەروبەندەدا حیزبی شیوعی ، لە زەمانی سەرکردایەتیی باسمدا ( واتە بەهادین نوری ) مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووسیان هێنایە ئاراوە وەکوو چوارچێوەیەکی ئوسوڵی نەک وەکوو بەرنامەیەک بۆ چاری مەسەلەی کورد لە عێراقدا. ئەوە ٢ هۆی هەبو. لەلایەکەوە بۆ ڕاکێشانی خەباتی خەڵکی کوردستان کە لەپەنجاکانی ئەو سەدەیەدا پەرەی سەندبوو و لەولاشەوە بۆ تەریککردنی پارتی و ڕێگری لەوەی کە مەسەلەی کورد لەچوارچێوەی تەسکی کوردایەتیدا شەتەک بدات.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە هەموو مێژووی چلەکان و پەنجاکاندا و بەهۆی خەسڵەتی کۆنەپارێز و ناسیونالیستیی خۆیەوە پارتی نەیتوانیوە خەباتی جەماوەریی گەلی کورد وەکوو بزووتنەوەیەکی جەماوەریی گەورە هاوچەشنی ئەوەی لە بەغدا و جنووبدا ئەبینرا ڕێکبخات و ئەوە شیوعیەکان بوون کە ببوون بە سیمبولی خەباتی جەماوەری خەڵکی کوردستانیش. نموونەکانی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی ١٩٤٨ و ١٩٥٢ – ١٩٥٣ و دواتر ١٩٥٦ لە دژی حیلفی بەغدا و بزووتنەوەی جوتیارانی کوردستان لە ١٩٥٣ نموونەی زەقی ئەو ڕاستیەن.

دیارە هەموو ئەوانە دواتر بەسترانەوە بە چارەنووسی حکوومەتی کۆماریی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ ەوە . لە دوای ٥ ساڵ تەمەنی حکوومەتی کۆماریی عەبدولکەریم قاسم ، حیزبی شیوعیی عێراق نەیتوانی خۆی ڕاستەوخۆ دەسەڵات بگرێتە دەست و سۆڤیتیەکان بە ئاشکرا و ڕاستەوخۆ پێیان ڕاگەیاندن کە ئەوان لەدژی هەنگاوێکی لەوجۆرە ئەوەستنەوە ، و نە توانیشیان ئەو سیاسەتانە بکەن بە ڕێباز و بەرنامەی حکوومەتی عەبدولکەریم . ئەوە کەلێنی کردەوە بۆ بەهێزبوونی ڕەوتی ناسیونالیزمی عەرەبی و بەعسیەکان و بزووتنەوەی قومیە عەرەبیەکان ( حرکة القومیین العرب ) و هەروەها بەهێزبوونی ناسیونالیزمی کورد و پاشەکشە بە بزووتنەوەی جەماوەری و دیموکراتیکی گەلی کورد. ئیتر هەم مەسەلەی کورد و هەم چارەنووسی هەموو ژیانی سیاسیی عێراق کەوتە ناو بەرداشی ڕەوتێک ناسیونالیستیی عەرەبیی فاشیی و بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستی کوردی کە بوو بە سووکان بەدەستی مەسەلەی کورد و لەوێشەوە مەسەلەکە جەڕا و بوو بە دەسکێشی دەستێوەردانی ئێران و بەریتانیا و ئەمریکا لە سایەی سیاسەتە کۆنەپەرستەکانی هەموو باڵەکانی پارتی و بزووتنەوەی کوردایەتیەوە.

هەرچی جارەنووسی حیزبی شیوعیە ئەویش گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردا دێت. دوای سەرکوتە خوێناویەکانی کۆدەتای فاشیستیی ١٩٦٣ی بەعس و قومیە عەرەبیەکان ئیتر ئەم حیزبە هەم تووشی لاوازی و لەدەسدانی پایگا جەماوەریەکەی ئەبێت و هەم ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕاستڕەوی زیاتر بەسەریدا زاڵ ئەبێ تا لە ١٩٧٣ دا و دوای هاتنەوە سەرکاری بەعسیەکان وەکوو سۆڤیەتی هاوپەیمانیان بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ بەعسدا پێکدێنن و ئەچنە ناو دەسەڵاتە فاشیەکەی بەعسەوە کە دواتر ڕاودەنرێن و بەعس ئیشی پێیان نامێنێت و دیسانەوە دەدەنەوە پاڵ بزووتنەوە چەکداریە کۆنەپەرستەکەی مەلا مستەفا .

ئەم ئاڵوگۆڕانە ئیتر ئەم حیزبە دائەبڕێت لەهەر ناوەڕۆک و سیاسەتێکی شۆڕشگێڕانە و لە هەشتاکانی سەدەی پێشووەوە تا ئێستا هەمیشە حیزبی شیوعی وەکوو هاوکار و دۆستی باڵە ڕاستڕەو کۆنەپەرستەکانی ناو بزووتنەوەی ناسیونالیزمی کورد ڕۆڵیان گێڕاوە . ڕەوتی ئەو سیاسەتانە ئەمڕۆ گەیاندوونی بەشوێنێک کە ئیتر حیزبی ناوبراو لەمڕۆدا هیچ پەیوەندیەکی واقیعی بە هیچ لایەنێکی خەباتی خەڵکی کوردستانەوە نەماوە چ جای هەوڵی ئەو خەڵکە بۆ چارەکردنی مەسەلەی کورد بەشێوازێکی ڕادیکال و شۆڕشگێڕ.

بەڵام کەیسی کۆمۆنیزمی کریکاری زۆر جیاوازە.

ئەم ڕەوتە نوێنەرایەتیی هیچ بزووتنەوە و کێشمەکێشێکی سیاسی یا چینایەتی و کۆمەڵایەتی ناکات لەناو هیچ چین و توێژێکی خەڵکی عێراق یا کوردستاندا. كۆمۆنیزمی کرێکاری لەهەناوی هیچ بزووتنەوەیەکی سیاسی یا کۆمەڵایەتیی کاریگەری کۆمەڵگای کوردستانی عێراقەوە نەهاتۆتە دەر. ئەم ڕەوتە درێژەی ڕادیکالبوونەوەی چەپی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی پێشووی کوردستانی عێراقە کە لەدوای ڕاپەڕینی ئێرانەوە بێ لێکدانەوەیەکی قووڵ کە جێگەی ئیقناعی سادەترین چاودێری سیاسی بێت ئەبێ بە پاشکۆی تەیارێکی دابڕاوی ناو چەپی ئێران.

ئەو کورتە تایبەتمەندیانەی کۆمۆنیزمی کرێکاری کە هێمام پێدان کاریگەری هەبوو لەسەر تێڕوانینیان بۆ مەسەلەی کورد لە کوردستانی عێراقدا. ئەم ڕەوتە پایگای خۆی بە بزووتنەوەی کرێکاری دیاریکردووە ، بزووتنەوەیەک کە لە کوردستاندا هیچ خاسیەت و بروزێکی سەربەخۆ، دیار ، کاریگەر و ڕۆشنی نەبووە لە کۆمەڵگەدا.چینی کرێکاری کوردستان ، کە ئەم حیزبە گرەوێکی زۆر و قورسی لەسەر کردووە ، لە واقیعێکی زۆر جیاوازتردایە لەچاو ئەو وێنەیەی ئەم حیزبە بۆی کێشاوە. جگە لەوەش خۆ ئەم ڕەوتە کە دواتر حیزبی خۆی لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە پێکدێنێت، هیچ جۆرە کاریگەری، لێکەوت ، بەرکەوت و جێدەستێکی دیار نیە بەسەر بزووتنەوەی کرێکاریەوە.

لەبەرانبەردا بزووتنەوەیەکی پانوپۆڕ ، بەهێز، خاوەنی پایگای کۆمەڵایەتی ، زیندوو و کاریگەر هەبووە کە بزووتنەوەی خەڵکی کوردستانە بۆ ڕاماڵینی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی ئەوکات ودوایی هێنان بە چەوسانەوەی نەتەوەیی و جینۆساید کە لەدژیان پیادەکراوە ، بەڵام حیزبی ناوبراو زۆر بی موبالات ڕوانیویەتیە ئەم بزووتنەوەیە و هەر چاوەڕوانی هەڵسانی بزووتنەوەی کرێکاریی کردووە. ئەوە بە بەراورد بە حاڵەتی حیزبی شیوعی لەبەشی یەکەمی وەڵامی هەر ئەم پرسیارەدا جیاوازی تێڕوانینی ئەم دوو ڕەوتە بۆ خەباتی سیاسی بەتەواوی نیشان ئەدات. هەڵبەتە هەر بە پێی تیۆریی مارکسیزمیش ناکۆکیەک نیە و ئەوە لە کۆمۆنیستەکان حەرام نەکراوە کە ڕابەریی بزووتنەوەکان بکەن بۆ داماڵینی کۆتی ستەمی نەتەوایەتی بەتایبەتیش کە ئەو بزووتنەوەیە ، وەکوو حاڵەتی کوردستانی عێراق ، هەم عادیلانە بووە و هەم زۆر بەتەوژم و گوڕ وتین دێژەی هەبووە و پۆتانسێلێکی پێشکەوتنخوازیشی هەبووە.

لایەنگری و تەنانەت بەشداری یا ڕابەرایەتی کردنی خەباتی جەماوەری خەڵکی کوردستان بۆ داماڵینی کۆتی چەوسانەوەی نەتەوەیی شتێکە جیاواز لە بزووتنەوەی ناسیونالیستی و بە پێچەوانەوە زامنکردنی ڕابەرایەتیەکی شۆڕشگێڕانە بۆ ئەو بزووتنەوەیە پاشەکشە بە ناسیونالیزمی کوردیش ئەکات.

بەلام کێشەی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئەوە بووە کە ئەوان لە کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستانەوە هەڵناسن تا شیکردنەوەی دروستی بۆ بکەن ، خاسیەتەکانی دیاری بکەن ، خاڵە لاواز و بەهێزەکانی دەسنیشان بکەن ، بەوجۆرەی کە بە فیعلی و واقیعی هەیە نەک بەوجۆرەی ئەوان ئەیانەوێ، تا سەرەنجام بتوانن بەکەڵکوەرگرتن لە تیۆری و تاقیکردنەوەکانی مێژوو بەرنامە و سیاسەت و هەڵوێستی دروست لەبەرانبەریدا دیاری بکەن. ڕێک بە پێچەوانەی ئەوەوە ئەم ڕەوتە کۆمەڵگەی کوردستان بە لابراتۆر و تاقیگەیەک ئەزانن بۆ پیادەکردنی بیروباوەڕە ئایدیۆلۆجیەکانی خۆیان. واتە ئەوان ئەیانەوێت ملی واقیع بەولایەدا بابدەن کە ئایدیۆلۆجیی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئیدیعای ئەکات.

کۆمۆنیزمی کرێکاری بە ناڵەناڵی ” ناسیونالیزم شەرمەزاریە بۆ بەشەریەت ” کە حوکمێکی تیۆریی دروستە، کەوتنە گرتنەبەری سیاسەتێکی پاسیفیستی و نەهلیستی لەبواری مەسەلەیەکی چارەنووسسازی وەکو مەسەلەی کورد لە عێراقدا. ئاخر ئەوە ناکۆکیەکی زەق بوو کە لەلایەکەوە بانگەشە بۆ ماف و تەنانەت پێویستیی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق بکەیت و لەولاشەوە بە گەلی کورد بڵێیت ” کورد زمان ” کە نە لەڕووی زانستیەوە دروستە و نە لەڕووی سیاسیەوە. ئەوە ترس نەبوو لە خزان بەرەو هەڵوێستگیریی ناسیونالیستیی بەقەدەر ئەوەی ڕەنگدانەوەی سیاسەتێکی پاسیڤ و عەدەمی بوو و هەیە.

بەڵام لە دواییدا پێویستە ئەوەش بڵێم کە ناکرێ مەسەلەی کورد لە عێراقدا لەم قۆناغەدا ڕێک وەکوو پەنجا ساڵ لەمەوپێش و تەنانەت وەکوو نەوەتەکانی سەدەی پێشوو تەماشا بکرێت. ئەمڕۆ مەسەلەی کورد لە عێراقدا کەوتۆتە ژێر تەپوتۆزی سیاسەتی مافیایی و چەتەگەریی بزووتنەوەی ناسیونالیستی کوردەوە” کوردایەتی ” . بزووتنەوەیەک کە دابەش بووە بەسەر سەنگەرەکانی هێزە فاشیەکانی وەکوو تورکیا وسیاسەتی میحوەرسازیی نێوان ئێران و تورکیادا کە جگە لەوەی ٢ قوتبی کۆنەپەرستی ناوچەکەن ، خۆشیان بەهەموو شێوەیەک ئاواتەکانی گەلی کورد لە ووڵاتەکانی خۆشیاندا لەخوێندا غەرق ئەکەن.

هەژموونی بزووتنەوەی ناسیونالیزمی کورد لە بواری مەسەلەی کورددا ، خاسیەتی ئەو مەسەلەیەی بەتەواوی شێواندووە و تێکەڵی کردووە لەگەڵ سەفەقاتی نەوت و ئیرتیزاقی سیاسی و گەندەڵی و تاڵانچێتی و کرێگرتەیی و ڕێک لەبەرانبەر بەرژەوەندی و چارەنووسی زۆربەی خەڵکی کوردستاندا ڕایگرتووە. ئیتر جوینەوەی شیعارە کلاسیکیەکان و مەقوولە تیۆریە کۆنەکان نەک هیچ ڕوون ناکەنەوە لەم بوارەدا بەڵکوو ڕەنگبێ سەرەگێژی و تەمومژیش دروست بکەن.


دەنگەکان: لە کۆتایدا زۆر سوپاسی کاک عەدنان کەریم دەکەین بۆ تەرخانکردنی ئەو کاتەی، لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانماندا.




بەشی دووەم لە چاوپێکەوتنی دەنگەکان لەگەڵ عەدنان کەریم یەکێک لەڕابەرانی پێشووی بزووتنەوەی کۆمۆنیستیی کوردستانی عێراق

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم چاوپێکەوتنە کلیکی ئێرەبکەن …..
————————-

دەنگەکان: یەکیک لە ئیشکالیەتە دێرینەکانی فکری سیاسی مەسەلەی دیموکراسیە.
سەرتاپای سەدەی بیست قۆناغێکی پڕ لە ململانێ بوو بۆ کۆمۆنیزم کە تیایدا هەوڵێکی هەمەلایەنەی دا ئەوە بسەڵمێنێت کە دیموکراسی، لەناوەڕۆکدا، سەرخانێکی سیاسیە بۆ دەسەڵاتدارەتیی چینی سەرمایەداری و ئەوە کۆمۆنیزمە کە لەڕێی بەرپاکردنی شۆڕشی سۆسیالیستیەوە ” دیموکراسیی ڕاستەقینە ” دابیت ئەکات.
بەکورتی پەیوەندیی پڕ لە ئیشکالیەتی کۆمۆنیزم و دیموکراسی چۆن هەڵئەسەنگێنیت؟

عەدنان کەریم :

ئیشکالیەتی کۆمۆنیزم و دیموکراسی، پەیوەندیەکی پڕ لە گرێ و فرە ڕەهەندە کە من هەوڵ ئەدەم چەند لایەنی گرنگیان ، بەڕای خۆم ، باس بکەم. بۆ ئەو مەبەستەش، وەکوو هەمیشە ، ناچارم جاروبار ئاوڕ لە فکری کۆمۆنیزم واتە مارکسیەت وهەروەها پراتیک و مێژووی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی بدەمەوە بۆ شایەدیی قسەکانم.
کێشەیەکی میتۆدۆلۆجیی مارکسیەت ئەوەیە کە وا نیشان ئەدا کۆمۆنیستەکان لەڕیی تیۆریەکەیانەوە خاوەنی دوایین ڕا و دروستترین ڕوانگە و ڕاستترین بۆچوون لەسەر سەرجەم کێشە و ئیشکالیەتە سیاسی و فکریەکانی کۆمەڵگای مۆدرینن و سەبارەت بە دیموکراسیش تووشی هەمان دەرد بوون.
باسەرەتا پرسیاری ئەوە بکەین کە : ئایا دیموکراسی کون و کەلەبەری نیە ؟ ڕەخنە هەڵناگرێت ؟ توانیویەتی ناکۆکیەکانی کۆمەڵگای مودرین بەروە چارەسەر بەرێت یا تووندوتیژتری کردوونەتەوە؟ و چەندین پرسیاری تر .
من لەوەڵامدا ، بەکورتی تەنها ئەوە ئەڵێم کە دیموکراسی تا ئەم ساتەوەختەش نەیتوانیوە کێشەکانی کۆمەڵگای مۆدرین چارەسەر بکات بەڵکە قووڵتریانی کردۆتەوە و بەئاراستەیەکی نادیار و تەم و مژاویدا بردوونی. بۆیە ڕەخنە گرتن لە دیموکراسی لەڕووی تیۆریەوە مەیدانێکی بەردەوام و درێژکراوی فکری سیاسیە. بیری سیاسیی هاوچەرخیش پێویستی بە دەستوپەنجە نەرمکردنی هەمیشەییە لەگەڵ ئیشکالیەتەکانی دیموکراسیدا. بەڵام گەر مەسەلەکە بە پەیوەند بە بیروباوەڕی مارکسیەوە بەراوورد بکەین ئەگەین بەو ئەنجامەی کە مارکسیەت نەک تەجاوزی ئیشکالیەتەکانی دیموکراسیی نەکرد و گرێکوێرەکانی نەکردەوە ، نەک نموونەی ئەلتەرناتیڤێکی باڵاتری لە دیموکراسی بەرهەم نەهێنا ، نەک تێزێکی مونسەجیم و مەحکەمی لەو بوارەدا دانەڕشت ، و …..تاد، بەڵکوو لەڕێی تۆماری پڕ لە ئیستیبدادی سۆسیالیزمەوە ، هەموو بەشەریەتی مۆدرینی کرد بە مێگەلێک و ناچاری کردن بەهەموو ستەم و بێدادیەکانی سیستەمی سەرمایەداری ڕازی بن لە ترسی بوونی سیستمێکی تۆتالیتاری سۆسیالیستیی لەو خراپترەوە.
جگە لەوەش ، بەهۆی هەڵچوون و داچوونە گەورە و گرانەکانی سەدەی بیستەمەوە، و بەتایبەتیش بەهۆی شکست و ووردوخاشبوونی سۆسیالیزمەوە ، بەهەموو فێرژنەکانیەوە، تا ئێستای سەدەی بیستویەک ، بەمانایەک ، بریتیە لە سەردەمی ئارایشدانەوەی دونیا لەژێر پەرچەمی خراپترین ترەندەکانی دیموکراسی و مەیدانداربوون و هەیمەنەی ڕەوتە دیموکراسیە ڕاستڕەو و کۆنسێرڤاتیڤەکان.

لەڕووی تیۆریەوە ئیشکالیەتی گەورە لەوێوە دەست پێئەکات کە :
یەکەم: سەردەمی حیکایەتە مەزنەکان ( السردیات التاریخیة الکبری Grand Narratives ) بەسەرچوو. ئەم بارودۆخە نوێیە تەداعیاتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە گرنگترینیان تێشکانی ئەو هەیمەنەیە بوو کە مارکسیەت وەکوو مەرجەعی جێمتمانەی فکر و کێشە تیۆریەکان سەیر بکرێت.
دووەم: ڕەوتی کۆنسێرڤاتیڤ و ڕاست بوون بە سووکان بەدەستی دیموکراسی لە ڕۆژئاوا.

سییەم : بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی خاڵی یەکەم ، فکری سیاسی و مرۆڤایەتی بە گشتی نەیتوانیوە تەجاوزی قۆناغی هەیمەنەی دیموکراسی بکات و دەستی بگات بە سیغەیەکی باڵاتر بە تایبەتی دوای دەرکەوتنی ناکۆکیەکانی سۆسیالیزمی پێشوو گیرسانەوەی لەدوا مەتافدا وەکوو ڕەوتێکی تۆتالیتار و سوڵتەوی کە ڕووی خراپترین دەسەڵاتە دیموکراتیەکانیشی سپی کرد. لێرەوە تا ئێستا ئەوە بەچەسپاوی ماوەتەوە کە دیموکراسی بەڵایەکی ناچاریە ( اسو‌أ الشرین ) بۆ دەسەڵاتدارەتی و خەلک لەگەڵ دەسەڵاتدا پەیماننامەیەکی مێژوویی ئیمزانەکراویان بەستووە بۆ قەبووڵکردنی ئەو هەیمەنەیە. بەشەریەتی مۆدرین عەقڵی بە کەموکوڕیەکان و ترەندە خراپەکانی دیموکراسی هاوچەرخ ئەشکێ و ئەزانێت بەناوی ئەوەوە چیی بەسەرهاتووە و چیی لەدەستداوە.

سەرجەلە و فایلی کۆمۆنیزم لەبواری دیموکراسیدا پرە لە ناکۆکی و پێشێلکاری و تەمومژ کە یارمەتیدەر بوون و بوون بەمامانێک بۆ لەدایکبوونی قۆناغی هەیمەنەی دیموکراسی بە ڤێرژینە ڕاستڕەوانەکەیەوە.کۆمۆنیزم لەوبارەوە مەسئولیەتی زۆری لەئەستۆیە. مارکسیەت ڕێک و ئاشکرا دژایەتی خۆی ڕاگەیاندوە لەبەرانبەر پلۆرالیزم ، دەستاودەستکردنی دەسەڵات ، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەیەکتری و سەربەخۆییان ، میدیای ئازاد، مافە بنەڕەتیە سیاسی و فکریەکان وەکوو مافی دامەزراندنی ڕێکخراوی سیاسی و پیشەیی ، مافی ڕەخنەکردنی دەسەڵات و گۆڕینی هەرکات زۆربەی خەڵک خوازیاربوون، و ….. لەبەرەبەیانی شۆڕشی ئۆکتۆبەروە هەموو ئەو مافانە قەدەغەکران.

مەنشەفیکەکان و سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان کە هەر کامەیان بەتاک بگریت خاوەنی نفوزی جەماوەری زیاتربوون لە بەلشەفیەکان لەکۆمەڵگەی ڕووسیای ئەوکاتە و گەر دەنگدانێکی ئازادانە سازبکرایە پێکەوە زۆربەی ڕەهای دەنگیان ئەهێنا ، بەناوی دیکتاتۆری پرۆلیتاریاوە سەرکوتکران و چالاکیان بەتەواوی قەدەغەکرا. تەنانەت لە یەکەمین کۆنگرەی شووراکاندا کە لە نێوان شۆڕشی شوبات و ئۆکتۆبەردا، لە تەمووز دەبەسترێت، ئەو ٢ لایەنە زۆربەی زۆری دەنگەکانی نوێنەرانی شووراکان بەدەست دێنن.
حیزبی بەلشەفی نەک دیموکراسی لە ئاستی گشتی کۆمەلدا قەدەغە ئەکا و لە گۆڕی ئەنێت و لەژێر ناوی ڕیتۆریکی دەوڵەتی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا هەیمەنەی تۆتالیتاریانە و دیکتاتۆریی حیزبی بەلشەفی بەسەر سەرجەم ووڵاتدا ئەسەپێنێ ، بەڵکوو بۆ ڕەسمیەتدان بە هەیمەنەی ڕابەریی حیزب ، ساڵی ١٩١٨ ولە کۆنگرەی دەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی بەلشەفیدا ، بە پێی پێشنیارێکی لێنین ، مافی پێکهێنانی فراکسیۆن نەک لەناو حیزبدا بەڵکوو لە ئاستی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسیشدا یاساغ و قەدەغە ئەکات. ئەوە حیزب بوو کە لە گۆنگرەکانیدا بڕیاری ئەدا لەسەر هەموو مەسەلەکانی ووڵات و دواتر بەناوی شووراکانەوە تیئەپەڕێنرا و ئەکرا بە بڕیار. ئیتر دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا جگە لە ڕیتۆریکێکی بیناوەڕۆک و درۆیەکی مێژوویی هیچی تری تیا نامێنێت.
لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە کە تێڕوانینێکی پۆزەتیف بخەمەڕوو سەبارەت بە تێزی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا و بەهیچ شێوەیەک ئاشتی بکەمەوە لەگەڵ دیموکراسیدا ، بەڵکوو کرۆکی قسەکەم ئەوەیە کە بڵێم حیزبی بەلشەفی تەنانەت پەیڕەوی لەو تێزەی خۆشی ( دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا ) ناکات ودیکتاتۆریەت ودەسەڵاتدارەتیی ڕاستەوخۆی حیزب و مەکتەبی سیاسی ئەکات بە تەنها بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵات لە کایە هەرە گەورەکانی کۆمەڵگەوە تا بچووکترینیان. ئەوە مەکتەب سیاسی بوو کە چاودێریی ڕاستەوخۆی بوارەکانی ئەدەب و هونەر و سینەما و شانۆ و قوتابخانە و ڕێکخراوە پیشەییەکانی ئەکرد و بەناوی یەکێتیی نووسەران و هونەرمەندان و قوتابیان و لاوان و ژنانەوە دەیان ڕێکخراوی بنیات ئەنا کە مەرجەعی هەموویان تەنها و تەنها حیزب بوو نەک هیچ ئۆرگانێکی هەڵبژێردراوی تر یا چارەنووسی ڕەوت و گەشەی ئەو بزووتنەوانە و ڕێکخراوەکانی بەجێبهێڵدرێت بۆ فەنکشینی سەربەخۆ و تەفاعولاتی خۆدی خۆیان.
گەر لە ئاستێکی ترەوە تۆماری کۆمۆنیزم و دیموکراتی چاو لێبکەین باشترین بەڵگەنامە بەرنامەی حیزبی بەلشەفیە کە تا ئەم ساتەوەختەش مەرجەعێکی پیرۆز و بێجیدالە لە ناو کۆمۆنیستەکانی سەرجەم دنیادا.
دەسەڵاتدارەتیی سۆسیالیستی لەسەر بنەمای حکوومەتی شوورایی دامەزراوە. بەندی ئەسڵیی بەرنامەی بەلشەفی کەسەرلەوحەی گشت بەرنامە کۆمۆنیستیەکانە ئەڵێت : ( شووراکان هەر خۆیان هەم دەسەڵاتی یاسادانان وهەم دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان هەیە – تتمتع المجالس بحق ممارسة کلا السلطتین التشریعیة و التنفیذیة) .

ئەوەی سەرەوە تێزی جەوهەریی مارکسیەت و کۆمۆنیزمە سەبارەت بە ماهیەتی دەسەڵاتی سیاسی. دژایەتیی ئەو بەرنامەیە لەگەڵ پرەنسیپە سەرەتاییەکانی دیموکراسی و ئازادیدا لەوە بێپەردەترە کە هیچی لەسەر بڵێین. ئیتر لێرەوە ناکۆکیی سەرجەم ئەو تێز و باوەڕانە ئاشکرا ئەبێت کە ئەیانەوێ ئەوەمان دەرخوارد بدەن گوایە ستالینیەت پەتایەکی نامۆیە بە کۆمۆنیزم و لادانە لە ئەسڵی ئازادیخوازیی سۆسیالیستی. ئەوەی لە چین و ڕووسیا و بلۆکی ئەورووپای ڕۆژهەڵات و ڤێتنام و کوبا و هەموو نموونەکانی تری سۆسیالیزمدا پیادەکرا و بەرهەمهات لە بواری دەسەڵاتی سیاسیدا تەرجەمەکردنی حەرفی و دەقاودەقی ئەو تێزە جەوهەریەی مارکسیەتە سەبارەت بە دەسەڵاتی سیاسیی سۆسیالیستی و هیچیان بە موو لەو ئەسڵە سیاسیە لایان نەداوە. ئەو مۆدێلە تەنانەت دواتر دەبێت بە سەرمەشق و نموونەیەک بۆ پیادەکردنی دیکتاتۆریەت لە زۆر ووڵاتی تری جیهانی سێیەمدا لە ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین کە کەم تا زۆر خۆیان بەهاوپەیمانی ئەم یا ئەو دەوڵەت یا بلۆکی سۆسیالیستی ناساند وەکوو ڕژێمەکانی عێراق و سوریا و ئەسیوبیا ولیبیا و جەزائیر وئەنگۆلا و …تاد.
یەکێک لەو تێزە باوانەی کە کۆمۆنیستەکانی کوردستان و عێراق ساڵەهای ساڵ لە باس و پلمیکەکانی خۆیاندا ئەیانجویەوە ئەوە بوو کە بوونی دوو حیزب یا ڕێکخراوی کۆمۆنیست لە ووڵاتێکدا ناکۆکیەکە و تەنها ئەبێ یەکێکیان هەڵگری سیفەتی ڕاستەقینەی کۆمۆنیزم بن. ئەوە بۆ کۆمۆنیستەکان سەختە کە بوونی دوو حیزبی کۆمۆنیست قبووڵ بکەن و دان بە بوونی یەکتردا بنێن و بتوانن پێکەوە هەڵبکەن. زۆربەی بزووتنەوە سیاسیەکانی تری وەکوو ناسیونالیزم یا ڕەوتە لیبرال و تەنانەت ڕەوتە ئیسلامیەکانیش بە قازانجی ئامانجە سیاسیە دوور و هاوبەشەکانیان ئەوە هەزم ئەکەن و ڕادێن لەگەڵ بوونی چەندین حیزب لەبەستەر و هەناوی یەک بزووتنەوەدا و تەنانەت بۆ ئامانجی تاکتیکی و سیاسیی قۆناغێک ئامادەی هاوپەیمانی و دۆستایەتیی حیزبی هاوچەشنی خۆیانن، بەڵام نموونەی پێکەوە هەڵکردن و تەبایی ، چ جای کاری هاوبەش و هاوپەیمانی لە نێوان حیزبە کۆمۆنیستەکانی یەک ووڵاتدا ، زۆر دەگمەنە.

لە زۆربەی ووڵاتانی دنیادا چ ئێستا یا لە مێژووی دوورتریاندا ، چەندین حیزب و ڕێکخراوی کۆمۆنیستی و مارکسی سەریان هەڵداوە لە یەک ووڵاتدا . ئەو دیاردەیە بەتایبەتی پاش دابەشبوونەکانی ڕیزی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی جیهانی لە شەستەکانی سەدەی بیستەوە لە نێوان سۆڤیەت و چیندا واقعیەتێکی دیاربوو. هەر ئێستا لە ئێران ، تورکیا ، عێراق ، وولاتانی ئەمریکای لاتینی ، لەهەر ووڵاتەیاندا چەندین و لە هەندێکیاندا دەیان ڕێکخراو و حیزبی کۆمۆنیست و سۆسیالیست هەن کە بۆ یەک یامانج یا ئامانجی نزیک لەیەک تێئەکۆشن . ئەوان دەرگیری خەباتێکی سەختن لەگەڵ ڕژیمە سەرکوتگەرەکان و ” ئیمپریالیزم ” و کۆنەپەرستیدا. زۆربەی خاڵ و بەش و بەندەکانی بەرنامەکانیان لەیەک ئەچن یا نزیکن لەیەکەوە یا جیاوازیەکی ڕواڵەتیان هەیە. بەڵام لە هیچ ووڵاتێكدا بەدەگمەنیش نابینرێت کە ئەو هێزانە لەژێر چەترێکدا کۆببنەوە بۆ درێژەدان بە خەباتی هاوبەشیان لە بەرەیەک ، ئیئتیلافێک ، بلۆکێکی سۆسیالیستی ، پلاتفۆرمێکی هاوبەش و تەنانەت کاتی و مەرحەلیشدا و بە پاراستنی جیاوازیەکانیانیشەوە ، بەڵکوو ئەستەمە بتوانن پەیوەندیەکی تەندروستی سیاسی دۆستانە لە نێوخۆیاندا بنیات بنێن یا تەنانەت کۆبوونەوەی هاوبەش و بیروڕاگۆڕینەوەش لە نێوانیاندا هەبێ ، یا بتوانن بگەن بە ڕێکەوتن لەبواری بابەتی وەکووو ئازادیە سیاسیەکان ، یاسای کار ، یا تەنانەت یەک بابەتی وەکوو خەبات لە دژی ئیعدامدا و خەباتیان پێکەوە گرێ بدەن و نموونەیەکی بچووک لە گیانی پێکەوە ژیان و یەکتر قەبووڵکردن و قووڵبووونەوەی خەباتی هاوبەش و بەرژەوەندی سیاسی و چینایەتیی هاوبەش بەرهەم بێنن.

ئەو حیزبە کۆمۆنیستانەی کە دەیان و سەدان لاپەڕە ڕەشئەکەنەوە سەبارەت بە سەرکوتگەری ڕژیمە فاشی و دیکتاتۆریە ئیسلامی یا نەتەوەییەکان یا بەکرێگیراوی ئیمپریالیزمی جیهانی و شین و شەپۆڕ ئەگێڕن بۆ ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی سادەترین مافی هاووڵاتیان لە ووڵاتەکانیان، لەناو ڕیزەکانی خۆیاندا ، لە کێشە ناوخۆییەکانیاندا ، لە شێوازی بەڕێوەبردنی پلمیک و ئیشکالیەتە سیاسی و فکریەکانی ناوخۆی حیزب و بزووتنەوەکەیاندا، کەمترین پابەندی و پەیڕەوەی کردن لە دیموکراسی و ئازادی و بواری باس و ڕەخنە بە ئەندامان و بەتایبەتی بە کادیری ڕەخنەگر بە بیر و سیاسەت و تاکتیکەکانی خۆیان ئەدەن.

لە مێژووی دوور و ئێستای بزووتنەوەی کۆمۆنیستیدا، سەردەمی مارکس ، ئەنتەرناسیوناڵی یەکەم ، ئەنتەرناسیونالی دووەم و کێشە لەگەڵ برینشتاین و کاوتسکی و بلیخانۆف ، قۆناغ و کێشەکانی نێوان بەلشەفیزم و مەنشەفیزم، کێشە خوێناویەکانی نێوان باڵەکان کۆمۆنیزم لە بیستەکان سەدەی پێشوو لە سۆڤیەت و قەسابخانەکانی ستالین لە سیەکاندا کە زۆربەی زۆری قوربانیەکانی نەک سەرمایەداران بەڵکوو ڕابەرانی کۆمۆنیستی وەکوو ڕادیک و زینۆفیف و بۆخارین و بریوبراجینسکی وترۆتسکی بوون ، لەشەستەکانی عێراق و لە سەروبەندی تەقینەوەی کێشەکانی لیژنەی مەرکەزی و قیادەی مەرکەزیی حیزبی شیوعیی عێراقدا ، لە کێشەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری سەردەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ئێستگا بەردەوامەکانی تا ئێستای لە ڕیزی حیکمەتیستەکان و …تاد ، ئەوەی غایب بووە تەنها باسی ئازادانەی فکری و پلمیکی ڕۆشن و شەفافی سیاسی و شێوازی دیموکراتیکی بڕینەوە و میکانیزمی مودرین و باڵای ئینسانی وەفەزای ئازادانەی ئیختیاری سیاسی بوو. هیچیەک لەو کێشمەکێشە و جیابوونەوانە کە تەمەنیان ڕێک هێندەی تەمەنی مارکسیەتە و لەگەڵ ئەویشدا هەر تەمەندرێژ ئەبن ، لە فەزای هاوڕییانە ولەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ئەو بزووتنەوە کرێکاریەی کە هەر یەکەیان بەتەنیا خۆی بە نوێنەری بێئەملا و ئەولا و تاقانەی ئەزانێت ، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی سیاسیی چینایەتی ، ڕەخنەی زاتی و چاوخشاندنەوە بە هەڵە و کەمو کوڕیەکانی خۆدا، لەبەرچاوگرتنی ئیحتیمالی یەک لەسەرسەدی گرتنەبەری شێواز و هەڵوێستی هەڵە لەلایەن خودی هەر لایەنەوە و پێویستی چاخشاندنەوە پیایاندا، لەبەرچاوگرتنی سوودمەندبوونی نەیارانی هاوبەشی بزوتنەوە و ڕێکخراوەکانیان و … تاد ، و هیچیەک لەو پێوەرانە حسابێکی بۆ نەکراوە و تەنیا گیانسەختی و سووربوون لەسەر ڕەوابوونی ئەم لەبەرانبەر ئەوی تر و پێچەوانەکەی بووە بە مەنهەجی پەیڕەوکراو. جێی تێڕامانی قووڵە کە لەهەموو ئەو جیابوونەوانەی مێژووی بزووتنەوەی کۆمۆنیستیدا ، هیچیەکیان دوای دەیان ساڵیش بە یەکگرتنەوە و پێکهاتنەوە کۆتاییان نەهاتووە بەڵکوو ئینشیقاقی دواتر و دواتر ئەوانەی پێشتری لەبیربردۆتەوە. لە مێژووی هەموو ئینشیقاقەکانی ئەم بزووتنەوەیەدا یەک نموونەش بەرچاو ناکەوێت کە دواتر هەردوو لایەنی جیاوەبوو بە پاراستنی جیاوازیەکانیانەوە ، و سەرباری پێداگرتن لەسەر ڕای هاوبەش یا چوونیەک لە بواری بەرنامە و تاکتیکدا، لە کارێکی هاوبەشی سیاسی یا بوارێکی خەباتی سیاسیی هەمان ووڵاتدا لەیەک نزیک ببنەوە.

ڕەگی هاوبەشی نێوان ئەو هەموو مێژووە لە بواری فکر و پراتیکدا یەک شتە: مارکسیزم و کۆمۆنیزم ڕەوتێکە بۆ دەسەڵاتی ڕەها ودەسبەسەراگرتنی حیزبی کۆمۆنیست بەسەر کۆمەڵگەدا تێئەکۆشێت وباقی بریق و باقە تیۆری و سیاسیەکان سەبارەت بە چینی کرێکار ولەڕیشەدەرهێنانی ستەم و چەوسانەوەی چینایەتی و دابینکردنی کۆمەڵگای پڕ لە ئازادی و خۆشبەختی و هەموو نەعلەتەکانی لە سەرمایەداری ڕۆڵی شاردنەوەی ئەو ماهەیەتە ستەمگەرانەیە ئەگێڕن. ئەو دەسبەسەراگرتنە و ئیحتیوای کۆمەڵگە لەلایەن حیزبەوە بەمەبەستی بەرجەستەکردنەوەی بەها و ئایدیا ئایدیاڵەکانی مارکسیزم و کردنی کۆمەڵگە بە لابراتۆری سەڵماندنی ڕاستیی مارکسیزم ، بەتەبیعەت ، ئەو بیروباوەڕە ئەخاتە خاڵی بەرانبەر و جیگەیەکی ناکۆک لەگەڵ بنەماکانی ئازادی و دیموکراسیدا. لەمارکسیزمدا شتێک شک نابەین بەناوی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتەوە. دەسەڵات یەک جار و بۆهەتا هەتایە ئەکەوێتە دەست حیزبی کۆمۆنیستەوە و ئیتر کێشەی دەسەڵاتی سیاسی بۆ یەکجاری ئەپێچرێتەوە. نیزامی سۆسیالیستی یانی نیزامی تاک حیزبی. ئیتر شوێنێک نامێنێتەوە بۆ ئۆپۆزیسیۆن و چالاکیی سیاسیی تر جگە لە چالاکی و خۆبەرجەستەکردن لە چوارچێوەی حیزبدا وەکوو تەنها کیانی سیاسیی شەرعی.
کێشەی دان نەنان بە جیاوازی و فرەیی ، فرەجەمسەری و فرەڕەهەندی لە بواری فکرو تیۆریدا، کێشەیەکی دێرینی مارکسیزمە کە قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی.

چاک لە بیرمە کە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی پێشوودا لە باس و جدالە فکریەکانی ئەوکاتی بزووتنەوەی چەپ لەکوردستاندا کە ئەوکات ماویزم وەکوو ڕەوتێکی ڕەخنەگر لە سۆڤیەت و حیزبەکانی پرۆمۆسکۆ ئایدیۆلۆجی زاڵی ناو بزووتنەوەکە بوو، تێزێک لە چینەوە بڵاوبۆوە کە لە ڕستەیەکدا کورتکرابۆوە. دەقی تێزەکە بەمجۆرەبوو: ( با سەدان گوڵ بگەشێنەوە و سەدان ڕەوتی فکری بێنە مەیدانی ململانێ – دع مئة زهرة تتفتح و مئة مدرسة فکریة تتباری ). بڵاوبوونەوەی ئەو تێزە هەلایەکی زۆری لەناو مارکسیەکانی ئەوسای کوردستاندا نایەوە. هەموو چالاکوانانی مارکسیی ئەو سەردەمە پێمان وابوو کە ئەوە تێز و بۆچوونێکی نامارکسی و بگرە دژەمارکسیە. ئەوکات هێشتا ڕۆشن نەبوو کە خاوەنی ئەو تێزە خودی ماوتسی تۆنگە یان نا و ڕوانگەی گشتیمان وابوو گەر ماو وای ووتبێت هەڵەیەکی ناشیاوی گەورەی کردووە. دواتر دەرکەوت کە ئەوە بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتری دینگ سیاو پینگ کە سەرکردەی باڵی ڕیفۆرمیستی حیزبی کۆمۆنیستی چین بوو لەبەرانبەر گرووپی چوار کەسیی ڕابەریی حیزبدا کە نوینەرایەتیی باڵی دژە ڕیفۆرم و سوونەتیی ناو حیزبیان ئەکرد. سەیر لەوەدا بوو کە چەپ بزووتنەوەیەکی ساوای بێهێزی کۆەمەڵگەی ئەوکاتە بوو کە لەووڵاتێکدا خەریکی دەسپێکردنی خەباتی سیاسی بوو کە هێندەی کونەدەرزیەک ئازادیی سیاسیی تیا بەدی نەئەکرا کەچی هەر لەوقۆناغە سەرەتاییەوە چالاکوانانی هەڵگری ترەندێکی هێندە دەسەڵاتخواز و پاوانخواز و دژ بە فرەیی و چەند جەمسەری بوون لەناو کۆمەڵگە و ناوخۆی بزووتنەوەکەشیاندا.

نزیکایەتیەکی زۆر هەیە لە تێروانینی ئیسلامیەکان و کۆمۆنیستەکاندا سەبارەت بە ڕوانینیان بۆ دیموکراتیەت و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لێی بەمەبەستی گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسی لەلایەن خۆیانەوە. بیری سیاسیی ئەو دوو بزووتنەوەیە پڕە لە پیداگری و داواکردنی مافە دیموکراتیکەکان کاتێک لە ئۆپۆزیسیۆندان. هەمیشە هەردوولا بەدروست پێشێلکاریەکان لەو بوارەدا ڕسوا ئەکەن و ڕژیمە سیاسیە نەیارەکانیان بەوە تاوانبار ئەکەن کە ڕێگە بە بواری یەکسان و ئازادانە بە حیزبەکانی ئەوان نادەن و ئەوان قوربانیی نەبوونی دیموکراسی و فەزای ئازادانەی هەڵسووڕانی سیاسین. بەڵام چونکە دیموکراسی لە ڕوانگەی ئەو دوو ‌هێزەوە ئامرازێکە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات یا بوارێکە بۆ فراوانکردنەوەی نفوزی خۆیان ، لەگەڵ هاتنەسەرکاریاندا یەکەمین بڕیارەکانیان قەدەغەکردن و سەرکوتکردنی ئازادیەکان و مافەدیموکراتیەکانە. علی بلحاج ، یەکیک لە ڕابەرانی بەرەی ڕزگاریی ئیسلامی لە جەزائیر لە سەروبەندی هەڵبژاردنە مێژوویەکەی ساڵی ١٩٩٤ ی ئەو ووڵاتەدا کاتێک کە دڵنیابۆوە لە سەرکەوتنیان ، ڕاشکاوانە ووتی ” ئەمە دواهەمین هەڵبژاردن ئەبێت لە جەزائیردا ” . لەگەڵ هاتنەسەرکاری حیزبە کۆمۆنیستەکانیش لەهەموو ووڵاتانی بلۆکی سۆسیالیست جاراندا، بۆ هەتا هەتایە فایلی هەڵبژاردن پێچرایەوە و ئیتر شین و شەپۆڕی کۆمۆنیستەکانیش سەبارەت بە دیموکراسی وپێداگری لەسەر ئەو مافە و قووڵکردنەوەی هەمیشەیی وەکوو داخوازییەکی سەرەکیی قۆناغی پێش گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن ئەوانەوە ، کۆتایی دێت. ئیتر دیموکراسی لە ڕوانگەی ئەوانەوە خێری خۆی دایەوە و ئەوان بەمەرامی خۆیان گەیشتن.
ئەو ناکۆکیە لە کۆتایی سەدەی بیستدا ئەتەقێتەوە و فشارێکی ڕووخێنەر لەسەر بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و مارکسیەت دروست ئەکات کە لەهەمان کاتدا ئەبێت بە دوافرسەت و هەلی واقیعی بۆ ئەو بزووتنەوە و تیۆریە و بۆ لایەنگرانی گەر بیانهەوێت جێگەیەکیان لە سەدەی بیستویەکدا هەبێت.
سەدەی بیست ، لەڕاستیدا ، بریتی بوو لە قۆناغی ڕەخسانی فرسەتە یەک لەدوای یەکەکان بۆ بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە گشت جیهاندا. وەرچەرخانە گەورەکانی ١٩١٧، بیستەکانی سەدەی پێشوو، کۆتایی شەڕی جیهانیی دووەم ، دامەزرانی بلۆکی سۆسیالیستی ، سەرکەوتنەکانی بزووتنەوەی ڕزگاری نیشتیمانی کە ئیلهامیان لە سۆسیالیزمی جیهانی وەرئەگرت ، سەرکەوتنی شۆڕشی چین بەڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیست و سەرهەڵدانی بلۆکێکی گەورەی تری سۆسیالیزم لە ئاسیا ….. تاد، فرسەتی مێژویی دەگمەن و مێژووساز بوون بۆ کۆمۆنیزم تا ڕاستیی ڕیتۆریکەکانی خۆی بسەڵمێنێت سەبارەت بە قۆناغی گوزار لە دیموکراسیی ” بورجوازی ” ، بەرپاکردنی دنیای پڕ لە خۆشگوزەرانیی ئابووری و بژێو، دنیایەک کە بە فیعلی ئینسان خۆی دەسەڵاتداری خۆی بێت ، دنیایەک کە قووڵپ بدات لە ئاشتی و ئاوەدانی و ڕیفاه و…. ، تاد . زۆربەی بەشەریەتی ئازادیخواز لەسەرتاسەری جیهاندا نەک چاوی ئومێدیان بڕیە سۆسیالیزم ، بەڵکوو بەکردەوە چارەنووسی خۆیان سپارد بەو بزووتنەوەیە و بوون بە لەشکری گوێڕایەڵ و پەیڕەوکەر لە پلاتفۆرمی کۆمۆنیزم. بەڵام بزووتنەوەی کۆمۆنیستی نەک هەر نەیتوانی ئەو خەونە بکات بە حەقیقەتێکی مادی بەرجەستە بەڵکوو هەموو ئەو ئاوات و ئامانج و خەونە مێژوویانەی کرد بە پەیژە بۆ بەرپاکردنی سیستمێکی تۆتالیتار کە نە لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و نە لەبواری مۆدێلی نیزامی سیاسیدا نەک تەجاوزی جیهانی کاپیتاڵیزمی نەکرد بەڵکوو بوو بە ڕەمزی پاشەکشەیەک لە مێژوودا کە ساڵەهای ساڵی ئەوێت تا قەرەبوو بکرێتەوە.

درێژەی هەیە ……




گۆڕانی فۆڕم و وەرگێڕانی مرۆڤ خۆی … سۆران ئازاد

دیدی (کاڕل مارکس) بۆ ئامانجی ژیانی مرۆڤ و وەرگێڕانی ئەو ناوەڕۆکە هەر بە تەنیا لە پێناو مانەوە لە ژیاندا

(ئەم پارچە نووسینە بەشێکە لە پڕۆژەی کتێبێک لەژێر ناونیشانی “هێزی گۆڕینی ژیان”، کە لە ئێستادا کاری تێدا دەکەم).

چەمکی وەرگێڕان (Transformation)، (کە لە هەندێک کۆنتێکستدا وشەی گواستنەوەی و گۆڕان-یشی بۆ بە کار دەهێنم) لە ئاڕاستەکردنی هۆشیاریمان بۆ تێگەیشتن لە بونیاد و داهێنانی مرۆڤ ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت. سەرەتا پێویست دەکات بزانین وەرگێڕان چییە و لە چ ئاستێکدا مامەڵە لەگەڵ بوونماندا دەکات. وەرگێڕان کرداری گۆڕینە. ئەو کردارە لە ئاستی و ئاڕاستەی جیاوازدا کار دەکات. ئێمە دەکرێت فۆڕمی شتێک بۆ شتێکی تر وەربگێڕین. وەکو ئەوەی مرۆڤ بەردەوام لە هەوڵی وەرگێڕان و دەستکاریکردنی فۆڕمەکانی سرووشتە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی خۆیی پێ پڕ بکاتەوە. ئێمە دەتوانین لە دارێکدا کورسی، مێز، لاپەڕە و دەیان شتی جیاوازتر دروست بکەین. ئەو کردارە وەرگێران و دەستکاریکردنی ڕەسەنیەتی فۆڕمێکە بۆ شێوە و فۆڕمی جیاوازتر لە خۆی. پاش ئەوەی فۆڕمە ڕەسەنەکەی وەرگێڕدرا و دەستکاری کرا، هەرگیز و هیچ کاتێک ناتواندرێت بۆ فۆڕمەکەی پێشوو، کە شێوە ڕەسەنەکەیەتی، بگەڕێندرێتەوە. دارێک، کە کرا بە کورسی، ناتواندرێت بکرێتەوە بەو دارەی، کە پێش کران بە کورسی هەبوو.

بەڵام ئایا ئەو وەرگێڕانە تەنیا فۆڕم و کەرەستە سرووشتییەکان لە خۆی دەگرێت، یان مرۆڤیش دەتواندرێت وەربگێڕدرێت و هەرگیز نەبێتەوە بەوەی، کە پێشتر هەبووە؟ ئایا بە دەستکاریکردنی فۆڕمەکانی دەرەوە، مرۆڤ دەتوانێت خۆی لەوە بپارێزێت، کە ڕەسەنیەتیەکەی لە دەست نەدات و خۆیشی بە هەمان شێوە بمێنێتەوە؟
بۆ دروستکردنی پردێک، کە نزیکمان بکاتەوە لە تێگەیشتن لەو پرسیارە، پەنا بۆ (کاڕل مارکس) دەبەین. ئەو لە پارچە نووسینی (ئایدۆلۆجیای ئەڵمانی)، کە لەگەڵ (فریدریک ئەنگڵس) نووسیویەتی، ئاماژە بە ئامانجی ژیان، کە دروستکردنی مێژووە دەدات و لە هەمان کاتدا، چی وامان لێ دەکات ئەو ئامانجە گۆڕان و لادان بە خۆیەوە ببینێت، دەخاتە بەر باس. هەر وەک لە بەشی (ڕەخنەیەک لە ئادیۆلۆجیای ئەڵمانی) دەنووسێت:

“… یەکەم مەرجی هەموو بوونی مرۆڤ و کۆتا مەرجی هەموو مێژوو ئەوەیە، کە {مرۆڤ} دەبێت لە ئاستێکدا و شێوە ژیانێکی گونجاودا بژێیت بۆ ئەوەی بتوانێت مێژوو دروست بکات. بەڵام بەر لە هەر شتێکی تر ژیان دەکەوێتە پێش هەموو شتێکەوە، خوارد، خواردنەوە، شوێنی حەوانەوە، جلوبەرگ زۆر شتی تر. یەکەم کرداری مێژوویی بەرهەمهێنانی شتومەکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانە، بەرهەمهێنانی ژیانی ماتڕیاڵ خۆی. لە ڕاستیشدا، ئەوە کردارێکی مێژووییە و بنچینەی هەموو دۆخێکی تری مێژووە، کە ئەمڕۆ وەکو هەزاران ساڵی تر دەبێت ڕۆژانە و کاتژمێر لە دوای کاتژمێر پڕ بکرێنەوە بە تەنیا لەبەر بەردەوامیدان بە ژیانی مرۆڤ.” ل. 7

(مارکس) دروستکردنی مێژوو ناخاتە پێش پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ژیان خۆی، چونکە بەر لەوەی ئێمە ڕۆڵی مێژوویمان هەبێت، لە بەردەم بەربەستە فیزیکییەکان داین. ئێمە لە ڕووی جەستەییەوە پێویستیمان بە بەرهەمهێنانی شتومەکە هەر بە تەنیا بۆ ئەوەی بتوانین بژین. ئەو خاڵە لای (مارکس) جێگەی ڕەتدانەوەیەکی گەورە نییە و نکۆڵیش لە گرنگیی پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانە ناکات. ئەوەی کێشەی مێژوویی دروست دەکات ئەوەیە، کە بە پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانە بەربەستەکانی بەردەم دروستکردنی مێژوو کۆتاییان نایەن، چونکە پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانە مرۆڤ دەخاتە بەردەم هاوکێشەی ترەوە، ئەوانیش بەرهەمهێنانی پێداویستیی نوێن. کاتێک ئێمە پێویستیمان بە شتومەکێکە، بە پڕکردنەوە و تێربوون لەو شتومەکە، ویست و پێداویستیی شتومەکەی ترمان بۆ دروست دەبێت. بەرهەمهێنانی ئەو شتومەکە نوێیانە دەبن بە یەکەم کرداری مێژوویی.
ئەوەی (مارکس) پێمان دەڵێت ئەوەیە، کە یەکەم کرداری مێژوویی (historical act) دروستکردنی مێژوو خۆی نییە، بەڵکو بەرهەمهێنانە لە پێناو بەردەوامیدان بە ژیان. ئەوە پارادۆکسێکی گەورەی ناو ژیانە، چونکە لە لایەک ئێمە ژیانمان بۆ ئەوەیە مێژوو دروست بکەین، لە لایەکی ترەوە ئامانجی دروستکردنی یەکەم کرداری مێژویی، لە دیدی (کاڕل مارکس)، دەبێتەوە بە بەرهەمهێنانی پێداویستییەکان بە تەنیا بۆ بەردەوامیدان بە ژیان.

یەکەم دۆخ، کە ڕووبەڕووی دەبینەوە پێداویستییە سەرەتاییەکانن، دووەم دۆخ، کە هەم دۆخ (circumstance) و هەم یەکەم کرداری مێژووییە، بەرهەمهێنانی شتومەکە و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانە. سێیەم دۆخ، کە لە هەمان پارچە نووسین (کاڕڵ مارکس) ئاماژەی پێی داوە ئەوەیە، کە لە هەمان ئەو کاتەی مرۆڤ خەریکی بەرهەمهێنان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیەتی، وەچە دەخاتەوە و مرۆڤی تر دروست دەکات بۆ بەردەوامیدان بە وەچە و جۆری خۆی. لێرەوەیە خێزان دەبێت بە یەکەم پێباندیی کۆمەڵایەتی. زیاتربوونی پێداویستییەکان پێداویستیی نوێ لەوانە زۆربوونی دانیشتوان زیاد دەکات. بۆیە لە دیدی (مارکس) ئەوە دۆخێکی کۆمەڵایەتییە.

(خستنەوەی ژیان – production of life) لای ئەو چ لە ڕووی کار و چ لە ڕووی خستنەوە، پێوەندییەکی دوانەیی دروست دەکەن، کە لە لایەکەوە سرووشتییەوە و لە لاکەی تریانەوە کۆمەڵایەتییە. هەر ئەو بەشە کۆمەڵایەتییەیە وا دەکات پێوەندیی لە نێوان تاکەکاندا دروست بێت و پێوەندییەکانیش پاڵنەری زیادکردن (productive force) بڕیاری لەسەر دەدات و ئاڕاستەی دەکات. بۆیە مێژوو لای (مارکس) هەمیشە دەبێت لە چوارچێوەی پیشەسازی یان پیشە و گۆڕینەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بخوێندرێتەوە.
بە خستنەڕووی دیدی (مارکس) بۆ ئامانجی ژیان بۆمان ڕوون دەبێتەوە، کە خودی ئامانجی ژیان و مێژوو وەرگێڕدراو یان گوستراونەتەوە. ئەو وەرگێڕانەی ژیان لە دروستکردنی مێژوو بۆ بەکارهێنانی مێژوو هەر بە تەنیا بۆ بەردەوامیدان بە ژیان، وەرگێڕانی ناوەڕۆکی مرۆڤ خۆیەتی. لەو کاتەی، کە پێویستە ئێمە دەست بە ژیان بکەین، ئێمە دەست بە ژیان ناکەین، چونکە ئەوەی دەمانەوێت دەستی پێ بکەین، لە خۆیدا ناتەواوە. مرۆڤ ژیانێکی پڕی نییە، چونکە بەردەوام پێویستی بە تەرخانکردنی ژیانە بۆ پڕکردنەوەی ژیان خۆی. لێرەوەیە مرۆڤ ناوەڕۆکەکەی وەردەگێڕێت. ئەو پرۆسێسی وەرگێڕانە پێمان دەڵێت، کە لە بنچینەدا مرۆڤ وەردەگێڕدرێت و ناوەڕۆکی بۆ ئامانج و ویستی تر دەگوازرێتەوە.

ئەوە چەندە لەو ڕۆڵە مێژووییە دامان دەبڕێت، هێندەش پێمان دەڵێت، کە ئێمە دەتوانین بۆ فۆڕم و ئامانج و ناوەڕۆکی تر بگۆڕێین و خۆمان بگوازینەوە.
ئەو گۆڕانە ناوەکییە دەبێت بە پێناسمان و بڕیار لەسەر کەسایەتیمان دەدات. ئێمە کاتێک پێویستیمان بە کەسایەتییە، کە لە ناو ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەرفراوانە داین و لەگەڵ ئەو کێشە بنچینەیانە مامەڵە دەکەین، بە تەنیا کەسایەتی لە یەکتر جیامان دەکاتەوە.
خاڵێکی تر، کە لەو تێگەیشتنەی (مارکس) بۆمان دەردەکەوێت گۆڕانی مرۆڤە لەو کاتەی هەوڵی گۆڕینی فۆڕمە سرووشتییەکان دەدات. کاتێک مرۆڤ بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان دەستکاری شێوە و ناوەڕۆکی یەکە سرووشتییە ڕەسەنەکان، لەوانە کەرەستەی خاو (raw material)، دەکات، هەر بە تەنیا بە دەستکاریکردنی سرووشت ڕزگاری نابێت، بەڵکو بەو دەستکاریکردن و گۆڕینەی سرووشت، سرووشت و خودی خۆیشی دەگۆڕێت و شێوە و ناوەڕۆکی دەگوازرێتەوە بۆ ناوەڕۆک و ئاستی تر، کە ئامانجی ئەو گۆڕانە لەبەر ئەوەیە بە کۆمەڵێک بەربەست بەستراوینەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین بژین.
(مارکس) پێمان دەڵێت ئەوەی دەیکەین هەر ئەوە نییە، کە دەیکەین، بەڵکو دەرئەنجامەکانی ئەو کردنە گۆڕانی گەورە لە ئێمەدا دروست دەکە. ئەو گۆڕانە ناوەکیەش (inner transformation) ناوەڕۆکی مێژوو و بوونی مرۆڤ بەرەو ئاڕاستەی نادیار دەبەن.

—————————–
بڕوانە ئەم سەرچاوەیە

Mrax, Karl. The Germany Ideology’, part of the ‘A Critique of The German Ideology’ Book / Written: Fall 1845 to mid-1846. First. Published: 1932 (in full). Source: Progress Publishers, 1968

https://www.marxists.org/archive/marx/works/download/Marx_The_German_Ideology.pdf




خواستی نه‌ته‌وایه‌تی و ویستی ئۆلیگارشی … به‌شی دووه‌م … و سێیەم… نەجمەدین فارس


بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن …. بەشی یەکەم

———————————————–
بەشی دووەم….

هێزەكان و سروشتی هێزی سێهەم :

بۆ ئەوەی باس لە هێزی سێهەم بكەین , پێویستە دەستنیشانی ڕەگ و ڕیشەی پێكهاتەكەی بكەین ,ئامانج و بزاوت و سیاسەت و میتۆدی و پەیوەندی و لەگەڵ هێزەكانی دەوروبەری , بە دژ و هاوتاكانیەوە بزانین , چونكە جیهان دوو هێزی دژ بە یەك و دوو جۆر بزاوتی سیاسی تێدایە , دوو كۆمەڵەی جیاواز لە بەرژەوەندی و لە ئامانجدا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئەوەی هێزی سێ‌ یەم دەست نیشان بكەین , ئایا هێزی سێ یەم هه‌یه‌ ؟! یان تەنها ناونان و ڕەنگكردنە , بە بڕوای من هێزی سێهەم نی یە ,چونكە دنیا لە نێوان زۆردار و زوڵمڵێكراو دابەش بووە , ئیتر هێزەكە لە كام ڕەنگ بێت , لە ڕەنگە جیاوازەكانی دوو باوەڵەكەن , چونكە باوەڵی ڕەنگەكانی سەرمایەداری و بۆرژوازی , ڕەنگ و ڕوخساری جیاوازییان هەیە و یەك ئامانجن , لیبراڵەكان , نەتەوەییەكان , لیبراڵە نوێكان , لیبراڵە كلاسیكەكان , دیموكراتەكان , محافزكارەكان , سوشیال دیموكراتەكان , گەلیەكان , بیرۆكراتەكان , دیكتاتۆرەكان , تەكنۆكراتەكان , علیمانیەكان یان خاوەن كارەكان ………. هتد .

ئەمانە هەموویان ڕەنگە جیاوازەكانی ناو باوەڵی سیاسیەكانی سەرمایەدار و بۆرژوازییەكانن , هەروەها ئەتوانین چەپەكانی ئێستاش بە هەمان چاو سەیر بكەین بە جیاوازییەكی ڕوكەشییەوە , لە بەرامبەریشدا , یەك هێز هەیە هێزی چینی زەحمەتكێش و كرێكارانە , ئەمەش ئەگەر بە پەیڕەو پرۆگرامێكی ماركسیستیانە و سوسیالیزمی زانستی , بیر و باوەڕ و پرۆگرامی بزاوتنەكەیان سیخناخ بوو بێت و جیهانبینیەكی واقعی و ڕاستی سەردەمییانەیان هەبێت , بە پێی پێویستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری ئەو چینە پان و بەرینەی كۆمەڵگا , ئامانج و ستراتیژیان ئاڕاستەی كۆمەڵگا و سیستەمەكەی كردبێت . واتە لە جیهان و لە ناو یەك بە یەكی ووڵاتەكانیدا , باوەڵێك لە ڕەنگ و ڕووخساری پارتایەتی و بزاوتی فكری و سیاسی هەیە و هەمووشیان یەك ئامانج و پراكتیكیان هەیە . لە ووڵاتی عێراق و لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی , ئەتوانین هەموو حیزبەكانی بخەیتە ناو ئەو باوەڵە ڕەنگدارەوە , لە بەرامبەریشدا , هێزی خەڵك و ئەگەر تێكۆشەرەكانی بزوتنەوەی كۆمۆنیستی هەبێت , لە نێوان ئەم دوانەدا هێزی سێهەم نی یە , ناونانی هێزی سێهەم , چەواشەكردنە و پاشەكشەكردنە بە هێزی ڕاستەقینەی دووەم و خۆخزاندنە نێوان ئەو دوانە لە بەرژەوەندی هێزی یەكەمە و چەواشەكارییە .

هێزی یەكەم و بە ناو سێ یەم دەكەونەیەك بەرەوە , دژی بەرەكەی تر و بنەما شۆڕشگێڕییەكانی یەتی . نابێت , ئەوەشمان لە بیر بچێت , لە سیستەمی سەرمایەداریدا , لە پێشكەوتوو دواكەوتویدا , دووبەرە هەیە , بۆرژوازی و سەرمایەداران بە حیزب و رێكخراو , و ناونیشانە جیاوازەكانییەوە , لە بەرامبەر دا بەرەیەك كە لە كرێكاران و زەحمەتكێشان و پرۆلیتاریا لەگەڵ كۆمۆنیستە زانستیەكان هاوخەباتی و ئامانجی سیاسی و چینایەتیان هەیە . تەنها ئەمانن دەتوانن بەرامبەر بە بەرەی كۆنەپەرست و بۆرژوازی بوەستێتەوە و گۆرانكاری ڕیشەیی لە كۆمەڵگا دا دروست بكات , ئەو كاتەی ووردە بۆرژوا دڵ بەوە خۆش دەكات , هێزی سێهەمە , دوو حیزب یان سیانیان دان بەودا ئەنێن هێزێك لەگەڵیاندا بە ژمارە لە دوایی خۆیانەوەیە , لێرەوە بتەوێت ڕاستی پراكتیك و تیۆری خۆت بسەلمێنیت , ئەم بیر كردنەوە و تێڕوانینە پووچ و بێ‌ مانایە ، كۆمۆنیستەكان هەڵگری ئاوا بیرێك بن . ئەوەشمان لەبیر نەچێت , هەر هێزێك لە دوای هێزی ترەوە بوو , هەوڵبدات دەوور و كاریگەری لەسەر هێزەكانی پێش و دوای خۆی دابنێت , نەك بە ووتە و قسەی لە گیرفانكراو , بەڵكو بە كردار و تیۆری كۆمۆنیستانەی شۆرشگێرانە , جێ‌ بە هێزەكانی بەرەی بۆرژوازی و سەرمایەداران و ئۆلیگارشی سیاسی و ئابووری لەق بكات و ئەگەر توانرا لە ڕەگەوە دەریبهێنێت , و ئەرك و فرمانی لە بەدەست هێنانی سەروەرییەكان بۆ مرۆڤایەتی بگێڕێتەوە و لە خەباتیاندا بەدەستیەوە بگرێت و بەدییان بهێنێت و بەڕەی ژێر پیێان دەربهێنێت , چونكە تەنها هێزی شۆرشگێڕ لە ئەمڕۆی سیستەمی سەرمایەداری (دیموكراسی و لیبرالی) كۆمۆنیستە زانستییەكانە , هێزەكان بە فڕوفیشاڵی تیۆریزان و سیاسەتمەدارە خەیاڵ پڵاوەكان گەورە نابێت .

ئەگەر لە واقیعدا بوونیان نەبێت , لە خۆوە و بە خەیاڵی ئەندێشمەندانە , هێزی خۆت گەورە پیشان بدەیت , وەكو فوو كردن بە میزەڵداندایه‌ , ئەبێت ڕاستی هێزی خۆت لە بەرامبەر هێزەكانی تردا بزانیت و دەستنیشانی ئەركەكانت بكەیت , بۆ ئەوەی كار و كرداری خۆت بە لێزانیەوە لە بەرامبەریاندا جێبەجێ‌ بكەیت . واتە ئەوەی كە ئەبێت كۆمۆنیستەكان بیكەن , هەڵسەنگاندنی زانستیانەی واقعییە بۆ هێزەكانی خۆیان , تا بتوانێت لە كاتە جیاجیاكاندا , ئەرك و ئامانجەكانی بە باشی وڕاستی ودروستی بباتە پێشەوە و جێبەجێ بكات .

لە ڕابردوودا چەپ , خۆی بە هێزی سێیەم ئەچواند , بەڵام لە ئێستادا قسە وباسێكی تریان هەیە , لەهەردوو سەرجەمە جیاوازەكەدا , فڕوفیشاڵ و ناڕاستی هەڵسەنگاندنەكانیان , لەگەڵ نەبوونیان یەكسانی كردوون , ئەوەی لە ڕابردوودا ئەیان بێژا , هەروەها هاوبیرەكانیان كاوێژیان دەكردەوە , لە وەهم زیاتر هیچی تری لێ‌ سەوز نەبوو, ئەوان دەڵێن “تەنانەت بە باوەڕی دوو حیزبە ناسوونالیستە سەرەكییەكە خۆشیان , هێزی سێهەم هەر ئێستا لە مەیدان دایە ئەویش (ح.ك.ك.ع)ە”(9)
لە پەرەگرافەكەدا , ئەوە دەبینرێت كە لە ڕابردوودا چەپ بە میكیالی خەون وخەیاڵ واقعیان هەڵسەنگان , ئێستاش ئەو دیدگایەی ڕابردووییان نەگۆریوە و ڕاستیان درک نه‌کردووه‌ .له‌(ح.ک.ک.کوردستان)دا،هێزی خۆیان له‌ ڕیزبه‌ندی ژماره‌ییه‌وه‌ دیاری کردوه‌. كە ئەمەش پێوان ودیدگایەكی نا ڕاستە و تەنها بە میكیالی حیزبەكانی هەرێم جێگە و ڕێگەی خۆیان دەستنیشان دەكەن , لە ڕاستیشدا هێزی چەپ لە هەرێمی كوردستاندا بە تیۆر و پراكتیكیش , بەشێكی دانەبڕاون لە سیاسەت و میتۆدی سەرمایەداری و دیوی ئەودیوی یەك دراون , حیزبە كوردیه‌کانی وەك پارتی ویەكێتی یان بە ناسیونالیست ناوزەند دەكردو كردووە , نازانم ئەمانە چ پێوەرێك و تیۆرییەكیان بەكارهێناوە و بە ناسیونالیست ئەیان ناسێنن , بەڵام لە ڕاستیدا پارتەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاینی و نائاینی و بە یەكێتی وپارتیشەوە , نەناسیونالیستین و نە نیشتمانیشن ,پێكهاتەكانیان و بیرو كرداری سەركردەكانیان , هی ووردە پۆرژوازی كۆمپرادۆرە و مشەخۆری دەكەن , چین وخێزانی ئۆلیگارشیان پێكهێناوە و بێجگە لە گیرفان پڕكردن و تاڵان و بڕۆی سەروەت و سامانی ووڵات كارێكی ئەوتۆ بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی ئازادی وسەربەخۆیی كوردستان ئەنجام نەداوە , لە خەیاڵدانیدا وای داناوە دوو حیزبەكەی كوردستان ناسیونالیستن و بەم پێوەرەش ئەمان دەبنە كۆمۆنیست .

هەروەكو لە پێشتردا ڕوون كراونەتەوە , دووبەرە هەن , كەچی چەپ كردوونی بە سێ‌ هێز و سێ‌ بەرە , ئەمەش بێجگە لە هاوتابوونی سیاسیانەی هێزەكان هیچ هێزێكی تر دروست ناكات , سۆشیاڵ لیبراڵ بێت وەكو چەپەكان , مشەخۆرەكانیش وەكو حیزبەكانی تر , هیچ جیاوازیەك دروست ناكات . ئیتر هێزی یەكەم و دووەم و سێ‌ یەم هیچ نییە بێجگە لە درۆیەكی ڕوت , كراس بڕینە بە بەرگی شێرە بەفرینەدا , و ناونانیان بە ناسیونالیست وكۆمۆنیست , هیچ نییە لە دروستكردنی پاساو نەبێت بۆ ناونانی هێزەكان و ناتوانێت لە بازنەی چەواشەكاری دەربچێت , دەوروبەری پێ‌ لە خشتە دەبات .

ڕەوتی چەپ و حیزبەكانی تری هەرێمی كوردستان , هەڵگری دەیان بیری ڤایرۆساویی و نەخۆشی , خۆبە زل زان و یەكەم حیزب و حیزبی گەورە و دەیان ناونیشانی ترن , بە ناونیشان مۆدێرن و بە ناوەڕۆك كلاسیك و كۆن و كۆنەپەرستن , لە بەرئەوەی چەپ دنیایەكی خەیاڵیان لە ناو واقعێكی عەینیدا دروستكردووە , نەیان توانیوە كاریگەری لە سەر بیر و نەستی كۆمەڵ دابنێن و ببنە هێزی بەرامبەر , هەروەها بزاوتی كرێكاران و زەحمەتكێشانیان بە ئاڕاستەیەكی دروستدا پەلكێش نەكردووە و ئەركەكانیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕوون و دیارنەكردووەتەوە , هەر بۆیە ئەو هێزە نەیتوانیوە و ناتوانێت ملیمێك بزاوتی چینایەتی بباتە پێشەوە و ڕابەرایەتی بكات . لەبەر ئەوە ئەمانیش هاوڕاز و هاوكاری بۆرژوازین و دەسەڵاتی سەرمایەداری قایم و توند و تۆڵ دەكەن , ڕەنگەكانی باوەڵە ڕەنگدارەكەن , سەردەمی ئێستا ئەوەی تێپەراندووە , كە چاو لە تۆزێك كەمو كوڕی بنوقێنیت , یان لە حساباتی خۆتدا , سەرچاوەی پوختی تیۆریی و زانستی بە هەند وەرنەگریت .

كاتێك دەڵێن لەبەر ئەوە ناتوانن ببنە هێزی یەكەم , لەبەر ئەوەی كۆمەڵگای پلورالیستی جێگیر و پەرلەمانی نییە لە هەرێمی كوردستاندا , ئەمانە هەمووی پاساوی درۆیینانەن و ناتوانێت ملیمێك لە كورتی و درێژی قوماشە سیاسیەكەیان بگۆڕێت , چونكە كۆمۆنیستەكان لە پێناوی بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خەڵك و ئامانجەكانی كرێكاران و پرۆلیتاریا , جۆری كۆمەڵگاكانی بۆ گرنگ نییە , بە پێی داخوازییەكانی و پێویستیە ڕۆژانەیی و مێژوییەكانی ئەندامانی كۆمەڵگا خەبات و تێكۆشان دەكات , ئیتر دەسەڵاتی دیموكراسی , لیبراڵی یان پلورالیستی بێت …. هتد .

ئەو دیدگایەی ئەوان ئەگەڕێتەوە بۆ خۆشباوەڕییان بە كۆمەڵگایی پلورالیستی , و پەرلەمانی , بە بڕوای من بۆ خەڵكی زەحمەتكێش و كرێكار و هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆ نییە , كۆمەڵگا جێگیر بێت یان ناجێگیر , هێزی یەكەم و دووەم و سێیەم دیاری ناكات . بەڵكو دەبێت كۆمۆنیستە زانستییەكان هێزی یەكەمی خەبات وتێكۆشان بن لە پێناوی ئامانجە دوور و نزیكەكانی پرۆلیتاریا , لە هەموو دەورانێكی سەرمایەداریدا جێگیر بێت یان ناجێگیر . لە ڕابردوودا چەپی ئێران ئامۆژگاری (ح.ك.ك.ع) ی ئەوسای دەكرد و ئێستاشی لەگەڵدا بێت بە هەمان ئاوازی ڕابردوو دەخوێنن , لە ڕابردوودا دەیان ووت “هێزی سێیەم یان دەبێ‌ ببێتە هێزی یەكەم , یان دەبێ‌ تەماشەكەری ئەوە بێ‌ كە چارەنووسی كوردستانی عێراق لانی كەم لەم دەورەیەدا , بۆرژواكانی بیكێشن ,…… “(10)
چەپ لە ڕابردوو لە ئێستاشدا ڕێگا چارەی دەربازبوونی لە زرووفی سیاسی كوردستانی عێراق , هەمان بڕوا و بۆچونیان هەیە , ئەوەش گرتنەبەری ڕێگا چارەی (UN) ەو لە رێگەی چاودێریكردنی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی كوردستانی عێراق , لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق . لە ئێستاشدا حیزبەكانی دەرەوەی چەپیش هەمان بڕوا و دیدگایان هەیە و ڕێگە چارەكە بەوە دەبنین كە لە پێشتردا باسیان كردووە , كێشەی نەتەوایەتی ناتوانرێت لە رێگەی ڕێكخراوەكانی (UN) ەو دەزگاكانی ترەوە ئەنجام بدرێت هەتا هاووڵاتیانی نەتەوەكە و هەروەها نەتەوەكانی تر یەكدەست بڕیار لەسەر جیابوونەوە و سەربەخۆیی نەدەن . چونكە ئەزموونی لەوەو پێشی زۆرن , كە ڕێكخراوە جیهانیەكان ناتوانن ئەو ئەركە لە ئەستۆ بگرن و جێبەجێ‌ بكەن , بەم پێیە چەپ جوانترین و تۆكمەترین و نوێترین فەرش بۆ ژێر پێ‌ ی سەرمایەداری و بۆرژوازی دروست دەكات . چەپ بە هۆی سیاسەت و بڕوای هەڵەوە لە ڕابردوو ئێستادا, نەیتوانیوە جەماوەری ببێتەوە .

هه‌ربۆیه‌ ناتوانێت ده‌ورو کاریگه‌ری له‌سه‌ر زروفه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و بابه‌تیه‌کان هەبێت و دابنێت . هەمان وەڵامی بۆرژوازی و سەرمایەداری و دەزگاكانی هه‌بێت. ناتوانێت چارەسەری كێشەی نەتەوایەتی بكات . هەر وەكوناکارامه‌ییه‌ی که‌ چەپ هەیەتی , ئیتر هێزی یەكەم بێت , یان سێهەم , هیچ لە بابەتەکان ناگۆڕێت , چونكە ڕێگە چارەی چارەسەری كێشەی نەتەوایەتیان نی یە .

به‌شی سێهه‌م
دەوڵەتی نیشتمانی و خۆش باوەڕی ووردە بۆرژوازی :

دەوڵەت بە پێی پێناسەی سیاسی و جیۆسیاسی , پێكدێت , لە چوارچێوەیەكی دیاریكراوی زەوی , یان جوگرافیایەك , كە گەلێك یان كۆمەڵێك كەس , لە ژێر سایەی سیستەمێكی سیاسیدا , تێدا دەژین , جا دەوڵەت ناوی دەوڵەتی نیشتمانی , نەتەوەیی , لیبراڵی , یان هەر ناوێكی تری هەبێت , كۆمەڵێك لە دەسەڵاتدا , كۆمەڵێكی زۆری كۆمەڵگا دەخاتە ژێر كاریگەری بیر و بڕوا و سیاسەت و ئامانجەكانی خۆیەوە , دەسەڵات و بەرژەوەندییەكانی ئەسەپێنێت بەسەریدا و جیاوازی چینایەتی , ئابووری , سیاسی , كۆمەڵایەتی بەرجەستە دەبێت و دوو چینی دژ بە یەك و جیاواز دروستده‌بن.

بە جۆرێكی تر ژیانی ڕكابەری و دژایەتی دروست دەبێت لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵدا , دەسەڵات لە ڕێگەی دەزگای پۆلیس و هێزی سەربازی و هەواڵگرییەوە , جەبەروتی دەسەڵاتی خۆیان دەسەپێنن و بەرگری لە بەرژەوەندییەكانیان دەكەن و ناعەدالەتی پێ‌ بەرجەستە دەكەن .
دەوڵەتی سەرمایەداری , كرێكاری ، نیشتمانی ,یان نەتەوەیی و بە هەموو جۆرەكانیەوە , چەوسانەوە و زاڵكردنی دەسەڵاتی كۆمەڵێكە بەسەر كۆمەڵێكی تردا . بەڵام لە دەوڵەتی كرێكاریدا , لە پێناوی فەوتان و لەناوبردنی خۆی دەسەڵات بە دەستەوە دەگرێت , و جیاوازییەكی گەورە و بنەڕەتی هەیە لەگەڵ جۆرەكانی تردا , سەرەتای دەركەوتنی دەوڵەت , دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی دوو چینی جیاواز لە یەكتری , واتە “دەوڵەت بەرهەمی ململانێیەكی ئاڵۆزی چینایەتی یە”(11)
ململانێكان لە مێژوودا , بە پێی كات و سەردەمەكەی و فۆرمی دەسەڵاتەكەی دەگۆڕێت و توندوتیژی زیاتر , كەمتر ئەو ڕاستیە ناشارێتەوە كە ململانێ‌ لە نێوان چینەكاندا هەیە .” دەوڵەت بەرهەم و دەركەوتەی جیاوازی چینایەتی ئاڵۆزە ,. دەوڵەت بابەتیانە دروست دەبێت , بە پێی ڕێژە و مقداری جیاوازی چینایەتی , لە حاڵەتێكدا كە ڕێكەوتن لە نێوانیاندا ئیمكانی نییە , وە بە پێچەوانەوە , بوونی دەوڵەت , بەڵگەی ئەوەیە كە جیاوازی چینایەتی ڕێكەوتن دروست نابێت لە نێوانیاندا” (12)
ڕوودانی ئەمەش پەیوەندی بە هەموو ئەو جیاوازییەوە هەیە كە لە نێوان باڵادەست و ژێر دەستەی سیستەمەكاندا دروست دەبێت , كاتێك ده‌وڵه‌ت پشتگیری خاوەن سەرمایە و زەوییەكانی دەكات لە بەرامبەر كرێكارەكان یان جووتیارەكان , یان كۆیلەكان دەكات هه‌ر لە كۆنەوە , جیاوازییەكە فراوانتر و دژایەتیەكانی نێوانیان توندتر دەبێت .
دوای ئەوەی سیستەمی كۆمۆنی سەرەتایی ووردە ووردە دەگۆڕێت بۆ کۆبونه‌وه‌و دروستبوونی هاوخوێنی و کۆمه‌ڵی بچوک وعه‌شایه‌ری وکۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت، لە هاوبەشییەوە بۆ ئیشكەر و بەرخۆر, بۆ دەسەڵاتدار و سەیركەر, بۆ خاوەن مەڕ و ماڵات و بەخێوكەری, سەرەتایی گۆڕانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییەكان, سیستەمی سیاسی و دەوڵەتی لێوە پێكدێت.
“یەكەم هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەت , بە تێكشكانی پەیوەندی خێلەكی (عەشائیری) دەست پێدەكات , ئەویش بە دابەشبوونی ئەندامانی هەموو خێلێك بۆ ئەندامی باش و خراپ ( جیاواز لە ڕووی دەور و كاریگەریان بەسەر پەیوەندی خێڵەكانیانەوە) و بەم دابەشبوونە , بەپێ‌ ی ڕۆڵ و كاریگەریان , بە پێ‌ ی جۆری كارەكانیان بۆ دوو چین دابەش دەبن , ئەمەش پاڵ بە هەندێكیانەوە دەنێت , كە دژایەتی كۆمەڵێكی تریان بكات”(13)
سەرچاوەی دروستبوونی دەوڵەت , دژایەتی و لێك جیاوازی چینایەتی یە , لە كۆنەوە هەتا ئێستا , دژایەتیی و جیاوازییەكانی , فۆرمی حیاوازییان وەرگرتووە , بەڵام لە ناوەڕۆكدا كێشە و ململانێی دەسەڵاتدار و رەعیەت بووە , ئیتر دەوڵەت لە ئێستادا نیشتمانی بێت یان لیبراڵی , لیبراڵ دیموكرات , سۆشیال دیموكرات , مەسیحی , ئیسلامی , جوو و یان نەتەوەیی . هەمان پێكهاتی سیاسیان هەیە و , چەوسانەوە و بێ‌ مافیش سیمای حكومڕانیەكه‌یانە .

دەوڵەتی نیشتمانی , جیاوازی ئەوتۆی لەگەڵ جۆرەكانی تردا نییە , بەڵام دەوڵەتێك كە ئابووری و سەربازی و سیاسی باڵادەستە بەسەر دەوڵەتەكانی تردا , بێجگە لەوەی كە دەوڵەتە بچووكەكان دەكەونە ژێر هەژموونی سیاسی و ئابوورییەكەیه‌وە , مامەڵەی خاوەندار و ڕەعیەت لەگەڵیاندا دەكەن . ئەمەش قورسایی لەسەر شان و ڕەنجی چینێكی پان وبەرین لە كۆمەڵگای ئەو دەوڵەتانەدا دادەنێت , وەنەبێت ئەم قورسایی یە نه‌كەوتووبێتە سەر شانی چینی كرێكار لە ووڵاتەكانی خۆیاندا . لە نیزامی سەرمایەداریدا , لەهەر شكڵ و شێوەی هەر دەوڵەتێكیاندا بێت , خزمەت بە چینی باڵادەست و خاوەن سەرمایە دەكات .

ئەگەر مەسەلەكە كێشانی سنووری دەوڵەت بێت , ئەوا ئەمە خواست و ویستی چینی سەرمایەدارییە, جیاوازیش لە نێوان نەتەوەكاندا كە دروست دەكرێت ئەمەشیان هەر لەبەرژەوەندی ئەوان و خواستی سیاسی و ئابووری ئەوانی لەسەرە . كێشەش لەسەر لابردنی و چارەسەری مۆنۆپۆڵاتی ووڵاتانی گەورە ئیمپریالیستی بێت لەسەر سەرمایەی نیشتمانی بۆررژوازی , ووڵاتەدواكەوتووەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ودونیا, ئەوا دەوڵەتی نیشتمانی و بۆرژوازی نیشتمانی لە دەسەڵاتدا ناتوانێت كەمێك لە ئازارو مەینەتیەكانی كرێكاران و زەحمەتكێشانی ئەو ووڵاتانە كەمبكاتەوە, كێشە و ململانێكانی نێوان دەوڵەتانی ئیمپریالیست و دەوڵەتە نیمچە سەرمایەدارە دواكەوتووەكان و سەرانە سینەكان, ناتوانێت لە ڕاستیی و ڕەوایی ململانێكانی ناوخۆی نێوان خاوەن سەرمایە و كرێكاران وزەحمەتكێشان كەمبكاتەوە هەروەكو لینین لە پێشەكی یەكەم چاپی كتێبی ((دەوڵەت و شۆرش))دا بۆ ڕابردووی ئەو كاتە باسی كردووە و دەڵێت “لە كاتی ئێستادا پرسی دەوڵەت , گرنگیەكی تایبەتی بۆ خۆی بەدەست هێناوە, لە لایەنی تیۆریەوە بێت, یا كرداری سیاسیەوە, جەنگی ئیمپریالیستی (مەبەست جەنگی جیهانی یەكەمە) توندی وخێراییەكی هەتا ئەوپەڕی داوە بە گۆڕانی سەرمایەداری مۆنۆپۆڵی بۆ سەرمایەداری دەوڵەتی مۆنۆپۆڵی, ئەو زوڵم و زۆرە ناڕەوایەی كە بە بەری جەماوەری ئیشكەرو زەحمەتكێش دەبڕێت لەلایەن دەوڵەتەوە,كە توند و توندتر تێكەڵ دەبێتەوە لەگەڵ یەكێتیە سەرمایەدارییەكانی خاوەن دەسەڵات , تا دێت زۆرداریەكە زیاتر و زیاتر دەبێت , دەوڵەتە پێشكەوتووەكان مەبەست (ئەمانەی دواییە), بە نیسبەت كرێكارانەوە دەگۆڕێت بۆ سجنێكی سەربازی لەكاری تاقەت پڕوكێن”(14).

بۆرژوازی نیشتمانی, هیچ نییە بێجگە لە ناو نیشان و شاردنەوەی كۆمەڵێك مەرامی ئابووری و خۆپەرستی سەرمایەدارییانە نەبێت , لە ووڵاتەكانی خۆیاندا . ئەگینا هەر ململانێیەك كە لەگەڵ سەرمایەی جیهانی دەیكات , یا بە ناوی ئەوەی كە چەقۆی ئەوان لەسەر ملی هاووڵاتیانی وولاتەكەیان لادەبات , هیچ نییە جگە لە درۆیەكی باڵدار . چونكە لە ئێستادا , سیستەمی بەناو جیهانگیری , ئەو دەمامكەی ئەوانی هەڵماڵیوە و , درۆ و دەلەسەكانیانی , ڕسوای ناو سیاسەت كردووە , لەبەر ئەوەی دەستیان لەگەڵ یەكتردا تێكەڵ كردووە و خزمەتی یەكتر دەكەن . ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی بەناو جیاوازییەوە , پرسەكانی وەك پرسی نەتەوایەتی, بە ئامانجی چارەسەری لە لایەن خۆیانەوە بەیان بكەن، بەڵام ئەمە جیاوازە و لە هەلومەرجی ئێستادا , ئابووری سەرمایەداری مۆنۆپۆڵی و ئۆلیگارشی دارایی جیهانی , بۆ ووڵاتە دروستبووەكانی ڕابردو و ئێستا , , مانا و دەلالەتی جیاواز لە خۆ دەگرێت . لەسەردەمانێكدا ئەوروپا سەرچاوەی جیاوازی ئایینی و دژایەتی نەتەوایەتی بووە و , سەردەمانێك ئاریایی بوون و ئەوروپی بوون , یا ڕۆژهەڵاتی ڕۆڵێكی گەورەی لە دژبەری بیینیوە و جیاوازییان خستووەتە نێوان خۆیان وئەوانی ترەوە , ئێستاش ئەو جیاوازییە فۆرمی تری وەرگرتووە و بە سوود و قازانجی خۆیان بەكارییان هێناوە . دەوڵەتی نیشتمانی ناتوانێت یان نەیتوانیوە , كۆتایی بە پرسی نەتەوایەتی بهێنێت و بەتەواوەتی بنەبڕی ئەو كێشەیە بكات . لە زۆرترین شوێن ولەكاتە جیاوازەكاندا داڵدەشیان داوە و كێشەكەیان قوڵ كردووەتەوە لە نێوان نەتەوە جیاوازەكاندا , لە ئەوروپادا بێجگە لە ووڵاتی سویسرا كە ئەویش بە هەلومەرجێك لە ڕابروودا و لە بڕیارێكی نێو دەوڵەتی لە ساڵی 1890 دا بووە ووڵاتێك كە بێلایەن بێت و لە كێشە نێودەوڵەتیەكانی دوورخرایەوە و هیچ جەنگ و ململانێیەكی نێوان دەوڵەتەكان كاریگەری لەسەردا نەنێت , هەربۆیە لەو ووڵاتەدا كێشەی نەتەوایەتی بوونی نییە لە دواتردا زیاتر ڕوونیان دەكەینەوە , ئەگینا كێشەی نەتەوایەتی لەناوخۆی ئەو ووڵاتانەی كە نەتەوەی جیاوازی تێدایە و هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و یان لە ئاستی جیهانیشدا , ئەو كێشەیە بە شێوە و پراكتیكی جیاواز لە برەودایە . كرێكاران لە ئەوروپادا خۆی لە هاوچینە ڕەش پێست و , قژ ڕەش , و چاو ڕەشەكان , و لە كرێكارانی ئەفریقایی و ئاسیایی و ڕۆژهەلاتی و …. جیاواز دەبینێت .

“تەنها بەپێ‌ی بەرژەوەندی دەوڵەتەكەی ئەوان نییە , لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەوانەی كە ناو ئەبرێن بە دەوڵەتە گەورەكان, ماوەیەكی زۆرە , كۆمەڵێك لە گەلە بچووك و لاوازەكانیان كۆیلە و ژێر دەستە و وەبەرهێنان تیاداكردووە لە به‌رژەوەندی خۆیان . جەنگی ئیمپریالیستی جەنگێك نییە , بێجگە لە جەنگ لە پێناوی دابەشكردن و دووبارە دابەشكردنەوەی ئەو جۆرە لە تاڵانی كە دەستیان دەكەوێت . تێكۆشان لە پێناوی ڕزگاری جەماوەری هێزی كار , لە دەسەڵاتی بۆرجوازی بە شێوەیەكی گشتی و بۆرژوازی ئیمپریالیستی بە شێوەیەكی تایبەت , مەحاڵە بە بێ‌ تێكۆشان دژی وەهم و خۆشباوەڕی هەلپەرستەكان لە پێناوی ((دەوڵەتدا))”(15).
هەروەها چارەسەری نەتەوایەتی لای ڕابەرانی كرێكار و زەحمەتكێشان كردەیەكی تاكتیكی یەو , مانایەكی به‌رجه‌سته‌ی ستراتیژی ناگرێتە خۆی , بەڵام دەبێت سیاسەت و پراكتیكێك بەرجەستە بكات ,ئەگەر ڕزگاری نیشتمانیش بێت بخاتە دەستوری كارییەوە لەو ناوچانەی كە كێشەی نەتەوایەتی هەیە , بە ئاقاری چارەسەریدا ببات , و ئەنجامی ئەرێنی بۆ ئەصلی مەسەلەی چینایەتی لێبكەوێتەوە . دەبێت ئەوە بكات كە كۆتایی بە پرسەكان بهێنێت , ئەگەر داگیركاریش نەبێت لە لایەن ووڵاتانی ترەوە و هەروەها لە ناوخۆشدا دەبێت كۆتایی بە بیرو بۆچوونی هەوادارانی بۆرژوازی نیشتمانی بهێنرێت .

لە لایەكی تریشەوە , نابێت ڕێگری لە بۆرژوازی ناوخۆ بكرێت , ئەگەر هەوڵی چارەسەری پرسەكەیان دا ,هه‌رچه‌نده‌ لەگەڵ ئەوەشدا بە باری بەرژەوەندی خۆیان كێشەكە یەكلایی دەكەنەوە , لەبەر ئەوەی دەیانەوێت لەو ڕێگاوە و لە چوارچێووەی جوگرافیایەكی دیاریكراودا , پارێزگاری لە سەرمایەكەیان بكەن وخۆیان لە هارین و لەناوچوون ڕزگار بكەن , لە ڕێگەی تاڵان و بڕۆی سەرمایەی ووڵاتەوە, زۆر جار ئەم بۆچوونانە كرێكارانی پێهەڵئەخەلەتێنن و هانیان ئەدات لە پێناوی جێبەجێ‌ كردنی میتۆدۆلۆژیەكی بۆرژوازیدا بیر بكەنەوەو کا ئیشی پێبکه‌ن , ئەمەش لە ڕێگەی ئەو بڕواوبۆچونانەی كە ووردە بۆرژوازی فەلسەفاندنی لەسەر دەكات . گوایە هەتا نیشتمانەكەی لە چنگی كۆڵۆنیالچییەكان ڕزگار نەبێت , بەها بۆ جووڵانەوەی چینایەتی پرۆلیتاریا دروست نابێت و مانایەكی دیفاكتۆی نابێت , لەگەڵا ئەوەی ووردە بۆرژوازی بە قازانجی سەرمایەداران, دەستی داوەتە خەڵەتاندنی ئەندامانی كۆمەڵ لە ووڵاتەكانیاندا , ناتوانن چارەسەری كێشەی ئابووری و سیاسی و ڕزگارییان لە وابەستە ییان بە سەرمایەداری جیهانییەوە بكەن .

لەدەستی هەژموونی كۆمپانیا فرە ڕەگەزییە گەورەكانی جیهان و مۆنۆپۆلی سەرمایەداری ووڵاتانی ئیمپریالیستی بێنە دەرەوە . چونكە ئابووری ئەو ووڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست , دواكەوتوون و ناتوانن سەربەخۆ لە ئابووری جیهانی ئەرك و فرمانی خۆیان جێبەجی بكەن , لەبەر ئەوە دەوڵەتی نیشتمانی ناتوانێت وەڵامدەرەوەی پرسەكان بێت كە بەرۆكی كۆمەڵگاكەیانی گرتووە .
“خەڵكانێك وا تێیدەڕوانن كە هەنگاوێكی گەورە چوونەتە پێشەوە , وە بە ئازایەتیەوە خۆیان لە بڕوابوون بە پشتاوپشتی پاشایەتی ڕزگاركردووە و بوون بە لایەنگری كۆماری دیموكراتی . بەڵام لە ڕاستیدا , دەوڵەت هیچ نییە بێجگە لە دامودەزگایی سەركوت كردنی چینێك لە لایەن چینێكی ترەوە, وە ئەمەش بۆ كۆماری دیموكراتیش ڕاستە , بەهەمان پلە كەمتر نییە , لەو ڕاستیەی كە بۆ پاشایەتی ڕاستە ..”(16).

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا , پرسی نەتەوایەتی كورد , لەهەر شوێنێك بێت و لە هەر كات و ساتێكدا بێت , پێویستە چارەسەر بكرێت و وەڵامێك وەرگرێت , ووردە بۆرژوازی و بۆرژوازی و سەرمایەداران , بە ناونیشانی دەوڵەتی نیشتمانییەوە , بێ‌ چارەسەركردنی كێشەكان ,ئه‌یانه‌وێت كرێكاران لە ناوچەكە و دنیا لێك دابرێت . لەگەڵ ئەوەی دەبێت , بە كردەوە بۆ نزیك بوونەوە و , هەمەئاهەنگی نێوان نەتەوەكان وهه‌وڵێک بێت دژایەتی نەتەوەكان بگۆرێت بۆ دژایەتی چینایەتی , و كۆتایهێنان بەو ئازارانەی كە سەرمایەداری خستوویەتە جەستەی كرێكارانی ووڵاتە جیاجیاكانی جیهانەوە .
لێرەدا دێینە سەر پرسیارێك , ئەبێت ئەو داواكارییە چی بێت , كە ووردە بۆرژوازی بۆ پرس وخواستی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نیشتمانی لە كوردستاندا ده‌یکات؟!
ئایا چارەسەرەكە دامەزراندن و جێگە وڕێگەی دەوڵەتی نیشتمانیە , بۆ مافی یەكسانی نەتەوەكان؟ یان ئەمە كردنەوەی گرێیەكە لە گرێ‌ كوێرەكان ؟! بێگومان نەخێر وەڵام دەوڵەتی نیشتمانی نییە , چونكە داخوازییەكان و جێیەجێ‌ كردنی مافەكانی كرێكاران لەم دەوڵەتانەدا جێگای نییە .چونکه‌ کرده‌یه‌کی ڕزگاری به‌خشی چینایه‌تی نییه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی سه‌رچاوه‌ی جه‌نگ و هه‌موو ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تی ،سیاسی،نه‌ته‌وایه‌تی وئابورییه‌کانه‌ له‌ ناوچه‌که‌و جیهاندا .
ووردە بۆرژوازی بەم شێوەیە باس لەخواستی نەتەوەیی دەكات (وەزعیەتی ناسك و ترسناكی ئەمڕۆی كوردستانی عێراق لە پایەیترین ئاستدا بە هۆی دوو واقعیەتی بناغەییەوە , یەكەم مەسەلەی كورد وەك , مەسەلەیەكی میللی چارەسەرنەكراو نەك تەنها لە عێراقدا بەڵكو لە ناوچەكە هەموویدا , دووەم , شەڕی عێراق وئەمریكا و بە دوای ئەودا نادیار بوونی جێگەو ڕێگەی حقوقی –سیاسی وە پێناسەی دەوڵەتی (نیشتمانی) كوردستانی عێراق.)(17).

ئەم جۆرە بۆچوونە ئەوە دەگەیەنێت كە ووردە بۆرژوازی بە دوای فرسەتێكەوەیە كە پلاتفۆرمی دەوڵەتی نیشتمانی تێدا بەرز بكاتەوە , هەروەكو پێشتر لێی دواوین , بتوانێت بەو هۆیەوە پارێزگاری لە پێگەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی خۆی بكات . وە لە لایەكی تر لایان وایە جێگای باسكردن لەسەر مەسەلەی نەتەوایەتی , كاتێك دەبێت كە زوورفێكی دژوار لە ئارادا بێت بۆ ئەونەتەوەیە , ئەمەش بە بڕوای من نابێت مەرجی باسكردن و تێكۆشان بێت لەسەر ئەو پرسە . ئەویش لەبەر ئەوەی نا كە نەتەوەی ژێر دەستەی نەتەوەی زۆردارە , یان لەبەر ئەوەی زرووفەكەی لەبارە بۆ باسكردن چارەسەری كێشەی نەتەوەكەیە , بەڵكو دەبێت لەكاتی تریشدا , ئەو پرسە تێڕوانین و بۆچۆنی زۆر زانستیانەی لەسەر بكرێت و تاكتیكی چوونە پێشەوەی خەباتی چینایەتی چینی كرێكار بێت . ئەوە ئەو مێژوویە لە دژایەتی و بێ‌ مافی نەتەوەیەك لە لایەن نەتەوەیەكی ترەوە (( مەبەست لە دەسەڵاتدارانە)) بڕیار لەسەر خەبات لە پێناوی بە دەست هێنانی مافی نەتەوەكان دەدات , ئەركی سەرشانی كرێكاران و كۆمۆنیستەكانە , كە بە تێۆر وپراكتیك وەڵامی بنج بڕ بدەنەوە بە پرسەكە . بەپێ‌ی بوون وكاتی كێشەی نەتەوایەتی , ڕێگە چارەی تەواوەتی بۆ دەدۆزرێتەوە , وە بە پێ‌ی پێویستی چارەسەرییەكەیە , دەست بۆ هەڵوەشانەوەی كێشەی نەتەوایەتی دەبرێت .
“دەوڵەتێكی میللی (الشعبیە) ئازاد گۆراوە بۆ دەوڵەتێكی ئازاد , لەو حاڵەتەدا دەوڵەتی ئازاد , بە پێی مانای زمانەوانی ئەو دوو وشەیە , دەوڵەتێكی ئازادە بەرامبەر داننیشتوانەكەی , دەوڵەتێكە لە ئەنجامدا حكومەتێكی سەركوتكەری تێدا دروست دەبێت” (18).

بە پێ‌ی بۆچونەكانی ووردە بۆرژوازی بێت , كە بە ناوی ئینسان دۆستی , كاوێژی یاسا و ڕێساكانی مافی مرۆڤ و سیاسەت و ئامانجی لیبراڵی دەكەنەوە ,ناتوانن دڕ بە سەردەمی ڕابردوو بدەن و سەردەمێكی نوێ‌ بهێننە ئاراوە . نەتەوەی كورد , لەسەردەمەكانی ڕابردوودا و لە هەلومەرجی ئێستای ڕژێمەكانی عێراق و توركیا و سووریا و ئێراندا , ژیانێكی سروشتی مرۆڤانەیان بەسەر نەبردووە , ئەگەر لەمە ولەوێ‌ شتێكی بچووكی ممارەسەی كەلتوری و زمان و هەندێك عادات و تەقلیدیان كردبێت , ناكاتە مافێكی سیاسی نەتەوە و ئازادی سیاسیان هەبووبێت , بە بڕواو بۆچونی ماركسیانە , هەلومەرجی ژیانی نەتەوەكان , شایەنی ژیانی ئازادی سیاسی و پرۆسیسكردنی ئەرك و مافەكانی دەوڵەتدارییە , ئیتر هەلومەرجەكانی هەر چۆنێك بێت , دەبێت كۆمۆنیستە زانستیەكان و شۆرشگێرەكان شیعاری (دروشمی) چارەسەری كێشەی نەتەوایەتی هەڵبگرن و چارەی بنەڕەتی بكەن , نەوەكو بۆرژوازی بەناو نەتەوەیی و حیزبەكانیان , ناونیشانی چارەسەری كێشەی نەتەوایەتی , بۆ مەرامی سیاسی و ئابوری خۆیان بیكەنە بنێشتە خۆشەی سەر زاریان و , ڕەوتی ڕزگارییەكە بە قوربانی چەردەیەك پارە و بازرگانی پێوە بكەن . ئەگەر كێشەی نەتەوایەتی هەبوو , پێویستی بە لابردن و چارەسەری هەیە , ئەگەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی بۆرژوازیشی لێبكەوێتەوە , چونكە ” هەموو دەوڵەتێك بریتیه‌ له‌ {هێزێکی تایبه‌تی سه‌رکوت کردن}ی چینی سته‌ملێکراو.

له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو ده‌وڵه‌تێک نە ئازادە و نە میللی یە “(ئەئكیدەكان هی لینینە)(19).
هەر لەبەر ئەوەیە پرسی ڕزگاری نیشتمانی , مەسەلەی فێڵ و تەڵەكەی بۆرژوازی نەتەوەیی ژێردەست و وابەستەی ئابووری كارتێل و ترۆستە داراییەكانی جیهانە و ناتوانێت لە سیاسەت و ئابووری ناوخۆی ووڵات ، دەست لە چەوسانەوەی كرێكاران هەڵبگرێت و سەرمایەگوزاری لە هێزی كارییان نەكات , ناتوانێت دەست لە هەموو ئەو پەیوەندنامە كۆنەپەرستانەی كە لەگەڵ سەرمایەدارانی نەتەوەیی لەسەر دەسەڵات و ئیمپریالیزم بەربدات . لەبەر ئەوە داواكارییان لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی نیشتمانی , داواكاری بۆرژوازی و ووردە بۆرژوازی كۆمپرادۆری نەتەوەی ژێر دەستە , چونكە دەوڵەتی نیشتمانی ناتوانێت تەواوی گرێی ئەو كێشە گەورەیە بكاتەوە , كەكێشەی چەوسانەوەی كرێكارانی خۆ ووڵاتی یە . تەنها یەك لایەنە مافەكانی بە جێدەگەیەنێت , ئەویش ڕزگاری نەتەوەیه‌كە لە ژێر دەستی دەسەڵاتدارانی نەتەوەی لەسەر دەسەڵات . ئەمەش تەنها دەبێتە هەنگاوێك بۆ ئامانجێكی تری فراوانی چینایەتی
دەوڵەتی نیشتمانی , كە جەنابانی ڕیفۆرمیستەكانی پرسی نەتەوایەتی ووردە بۆرژوازی كۆمپرادۆر و حیزبەكانیان داوای دەكەن , ناتوانێت بۆ تەنها ساتێك دەستی زوڵم و زۆری دەسەلاتداران لە رێگەی “سووپا و پۆلیس كە دوو دار دەستی سەرەكین بۆ هێز و دەسەڵاتی دەوڵەت”(20). لەسەر خەڵك و بە تایبەتی لەسەر كرێكاران لاببەن.

ناوەڕۆكی دەوڵەت گۆرانی بەسەردانایەت , چونكە دەستی دەوڵەت كۆتا ناكرێت لەسەر ژیانی ئابووری و سیاسی , كۆمەڵایەتی نەتەوەكان , كە دەوڵەتیان پێكهێناوە , ناوەڕۆكی دەوڵەتی نیشتمانی كە یەك نەتەوەی تیادا ئەژێت , لەگه‌ڵ ناوەڕۆكی دەوڵەتێكی تری نیشتمانی كە چەند نەتەوەیەكی تێدایە , جیاوازییەكی ئەوتۆ دروست ناكەن , بۆرژوازی نیشتمانی , یان بۆرژوازی بێگانە یەك ئامانج و بڕوای ئابووری سیاسییان هەیە .

“لە لایەن هەموو فەیلەسوفەكانی مافی دەوڵەت , بۆچوونەكانیان لە بنیاتنانی دەوڵەت سەرچاوە دەگرێت لە غەریزەوە – بۆ نموونە , ئاوات , خۆشگوزەرانی , یان تەنانەت لە عەقڵەوە , بەڵام لە عەقڵی كۆمەڵایەتیەوە نا , بەڵكو لە عەقڵی تاكەكەسەوە. بەڵام فەلسەفەی نوێ‌ , كە پەیوەستە بە بۆچوونی تیۆری زیاتر نموونەیی و قوڵتر , ئەوا بنیاتنانی دەوڵەت لە بیری گشت (الكل) سەرچاوە دەگرێت , كە لایان دەوڵەت بریتییە لە ئەندامێتیەكی مەزن , كە پێویستە ئازادی ماف و ئەخلاق و سیاسەتی تێدا بێتە دی , بۆ زانیین ئەو هاووڵاتیەی ملكەچ دەبێت بۆ یاساكانی دەوڵەت , ملكەچی یاسا سروشتیەكان دەبێت , بە تایبەتی یاساكانی عەقڵی خۆی , یاساكانی عەقڵی مرۆڤایەتی.”(21).

چارەسەری كێشەی نەتەوایەتی , بەهرەمەندبوونی كرێكارانی نەتەوەكانە ,لە سیستەمی سوسیالیستی زانستی ,لەبەر ئەوەی وەڵام بە هەموو لایەنەكانی ژیانی كرێكاران دەداتەوە , یەكسانی و بەهەرەمەندبوون لە توانای ئابووری و بەدەست هاتووەکانی وهاومافی و دادپەروەری , پێشخستنی ژیان لە هەموو ڕوویەكییەوە .
چونكە ئەگەر دەوڵەتیش بۆ نەتەوەكانی ژێر دەست دروست بێت , كە كارێكی خراپ نییە, هێشتا پرسی نەتەوایەتی و ملمڵانێی ناوچەیی و جیهانی نەتەوەكان , بەهۆی سیستەمی سەرمایەدارییەوە كۆتایی نایەت , بەهۆی دروستكردنی سەرچاوە و بەرژەوەندی ئابووری جیاوازی جوگرافیا جیاوازەكانی ئابووری سەرمایەداری بنجبڕ نابن. واتە دەوڵەتی نیشتمانی دەوڵەتی خۆشباوەڕی ووردە بۆرژوازییە , لەبەردەم ڕێگە چارەی پرسی نەتەوایەتیدا , لەگەڵ ئەوەی هەوڵێكە بۆ چوونە پێشەوەی هەنگاوێك لە كۆی داخوازییەكانی كرێكارانی نەتەوەیەكی ژێر دەستە بە ئاڕاستەی جارێكی تر بیر نەكردنەوە لە كێشە و ململانێی نەتەوەیی لە ناوخۆی ووڵاتەكەیانەوە , بەهۆی ئەوەی “جارێكی تر دەگەڕێینەوە بۆ شوێنەی كە دەستمان پێكرد , ناوەندێتی بریتی یە لە بنەڕەتی دەوڵەت , لەگەل ئەوەشدا بە شێوەیەكی حەتمی پەیوەستە بە دیسپلینی ناوەندەوە , ناچاریدەكات , دەوڵەت لە چوار چێوەكەی خۆی دەربچێت , خۆی ئەچەسپێنێت بە شێوەی گشت و باڵا و كۆتا . خۆی وا دەردەخات كە ڕاستە , ئەم هەلومەرجەش تەنها تایبەتە بە مێژوەوە , وەكو دەخوازرێت دەوڵەت ئازادی ڕەها بە دینا هێنێت ؛ لەم حاڵەتەدا , ئەو دیالێكتیكەی كە پێشتر ئاماژەی پێكراوە , بۆ تێگەیشتنی دەوڵەت كرداری نییە , دەوڵەت تەنها ئازادییەكی بابەتییە , ئازادی ڕاستەقینە ی خود ,كە هاوتای ئازادی ڕەهایە , لە پێناوی جێبەجێكردنیدا پێویستی بە شێوازێكی تر هەیە بێجگە لە دەوڵەت”(22).

——————–
سه‌رچاوه‌کان؛

9 ـ مه‌نسوری حیکمه‌ت،له‌به‌رگریکردنداله‌داخوازی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا،گۆڤاری بۆپێشه‌وه‌،ژماره‌(21)،27ی ئاب 995.
10 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل5.
11ـ لینین،‌‌الدولة‌والثورة،دارالتقدم،موسکو،طبع في الاتحادالسوفیتي،ص6.
12ـ لینین،هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ص8.
13ـ مارکس،آنجلس،مختارات في أربعةأجزا‌‌ء(الجزءالثالث)،اصل ألعائلة و ألملکیة ألخاصة و ألدولة ، دارألتقدم ، موسکو ،1970 ،ص322.
14ـ لینین ، ألدولة و ألـثورة ،هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل3.
15ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل4.
16ـ مارکس ، ألحرب ألاهلیة في فرنسا ، (مقدمة من قبل انجلس ، عام 1891) ، دار التقدم ، فرع طشقند ،طبع في الاتحاد السوفیتي ، ص19 .
17ـ مه‌نسوری حیکمه‌ت ، له‌ به‌رگریکردندا له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا ، گۆڤاری بۆپێشه‌وه‌ ، ژماره‌(21) ، 27 ئابی 1995 ، ل 5 .
18ـ مارکس ، انجلس ، رسائل مختارة (1844ـ 1895 ) ، رسالة من انجلس الی بیبل ، 18 ـ 27 آزار 1875 ، دار التقدم ، موسکو ، طبع في الاتحاد السوفیتي ، 1982 ، ص 215 .
19 ـ لینین ، الدولة و الثورة ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ص 24 .
20 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ص 12 .
21 ـ مارکس ، انجلس ، بصدد الدولة ،{ من افتتاحیة ( KOLNISCH E ZEITUNG ) العدد 179 ، کتب بین 29 حزیران “یونیو” و 4 تموز “یولیو” 1842 .} ، ترجمة الیاس شاهین ، الاعداد و الترجمة و الفهارس ـ دار التقدم ، طبع في الاتحاد السوفیتي ، 1986 ، ص 28 .
22 ـ مارکس ، انجلس ، بصدد الدولة ، ( من مقالة ، المرکزة و الحریة ، کتب في النصف الاول من ایلول “سبتمبر” 1842 ) ، ترجمة الیاس شاهین ، الاعداد و الترجمة و الفهارس ـ دار التقدم ، طبع في الاتحاد السوفیتي ، 1986 ، ص 33 .




چاوپێکەوتن لەگەڵ عەدنان کەریم یەکێک لەڕابەرانی پێشووی بزووتنەوەی کۆمۆنیستیی کوردستانی عێراق


– کۆمۆنیزم؛ ئایدیۆلۆجی و دۆگما یا بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی؟
– هۆکارە فیکریی و سیاسییەکانی بنبەست و پاشەکشەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێراقدا.

عەدنان کەریم(یا ئەحمەد موعین) پێشتر یەکێک بوو لە ڕابەرانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێراقدا. عدنان یەکێکە لە کادیرە ناسراوەکانی قۆناغە سەرەتاییەکانی بزوتنەوەی چەپ لە کوردستاندا. وێڕای تەمەنی گەنجیی ئەو لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا، یەکێک بوو لە کادیرە چالاکەکانی رێکخراوە چەپەکانی ئەوکات بوو. سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەکەی لە یەکێتیی و کۆمەڵەی رەنجدەرانەوە نزیک بوون و دوو برایشی لە ریزەکانی( ی.ن.ک) دا گیانیان لەدەست داوە کەچیی چەندین جار لەلایەن قیادەی باڵای کۆمەڵەی رەنجدەرانەوە، هەوڵی لەناوبردنی دراوە و و ساڵانێکی زۆر سەرباری ئەوەی لەلایەن ڕژێمی فاشیی بەعسەوە وەکوو زیندانیەکی سیاسی دووبارە لەدەستگرتنی دەزگاکاکن ڕژیم هەڵهاتووە بەڵام لەهەمان کاتدا تووشی ڕاونان و گرتن بۆتەوە لەلایەن یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە بەهۆی چالاکیی سیاسی و هەڵسووڕانیەوە، تا کار گەیشت بەوەی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ( دێهاتەکانی کوردستان)ەوە بگەڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەعس و بە مەخفیی( خۆحەشاردان) بۆ ماوەی ١٠ ساڵ درێژە بە ژیانی سیاسیی بدات و لە تێرۆری یەکێتیی دوور بکەوێتەوە.

لە ئایدیۆلۆژیای ئاڵمانییدا هاتووە” ژیان، بەهۆی ئاگاییەوە، رەنگڕێژ ناکرێ، بەڵکو ئاگایی بەهۆی ژیانەوە، رەنگڕێژ دەکرێ…” ئەم بۆچوونە، وێڕای لایەنە ئەدەبیی، ئێثێتیکیی و بگرە کۆمەڵایەتییەکەیشی، زۆر واقیعییەتی سیاسیی، فەرهەنگیی و کولتووریی تێدایە، بەڵام چادرێکی گەورەی ئایدیۆلۆژییشی بەسەرەوەیە.
ئایدیۆلۆژیا لە دیدی مارکسیزمەوە، ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی و دیدگای چینە دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگە یە. لێرەشەوە، چینی چەوساوە و چەوسێنەر، مەغز و ناوەڕۆکی ئایدیۆلۆژییانەی مارکسیزم لەسەر تەواوی کێشەکانی جیهان، بەیان دەکرێت. عەدنان کەریم، وەکو کەسێک کە تەجاوزی عوقدە ئایدیۆلۆژیی و عوقدە سیاسییەکانی ئەو دونیا ئایدیۆلۆژییە ئەبستراکتەی سیاسەتی کردووە، بە بەرچاوڕۆشنییشەوە، رەخنە لەو جوغزە ئایدیۆلۆژییە فەندەمێنتالیستییانە دەگرێ کە هێشتا پێیانوایە، کێشە سیاسیی و ئابوورییەکانی جیهان، بە چرای ئایدیۆلۆژیی چینایەتیی، چارەسەر دەبن.
لە هەموو مێژووی کۆن و نوێی چەپدا بگەڕێیت، لەناو حیزبی شیوعیی عێراقییەوە بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاریی و بۆ چەپەکانی ئەم سەردەمە، زۆر بە دەگمەن کادیرێک، رابەرێکیان دەبینیت کە وازی لە ئایدیۆلۆژیای ئەو حیزب و گرووپانە هێنابێت و بە جورئەتەوە رەخنە لەو دیدە دۆگماییەی سیاسەت بگرێ. زۆربەی ئەوانەی لە دۆخی رەخنەکردنی فیکرییدا بوون، وردە وردە سەری خۆیان کز کرد و لە پەناوە دانیشتن، تا مەرگیش بردنیەوە، بچووکترین رەخنەی جدیی و ریشەییان لە رابردووی فیکریی و سیاسیی خۆیان نەبوو. عەدنان کەریم، بە نووسین، بە کردار و بە ئاشکرا، بۆچوونەکانی خۆی بەیان دەکات کە بۆچی دەسبەرداری کۆمۆنیزم بووە و بۆچی ئەم ئایدیۆلۆژیایەی وەکو پرەنسیپێکی سیاسیی، چیتر قبوڵ نییە. وێڕای ئەو وازهێنانەیشی لە فیکر و ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیزم، ئەو هێشتا خۆی بە چالاکوانێکی سیاسی دەزانێت کە لایەنگری داوکارییە رەواکانی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و نەیاری سەرمایەدارییە وەکو سیستەمێکی سیاسیی و ئابووریی زاڵ بەسەر دونیاوە.

بۆ روونکردنەوە وراڤەکردنی بۆچوون و تێڕوانینی عەدنان کەریم لەسەر کۆمۆنیزم، مارکسیزم و بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان، ئەم پرسیارانەم ئاراستەی کرد و وەڵامی داینەوە.

——————–
لێرەدا بە خوێنەرانی بەڕێز ڕادەگەیەنین هەرکەسێک پرسیاری هەیە لە چوار چێوەی ئەم باسەدا، دەتوانێت لە ڕێی دەنگەکانەوە ئاراستەی کاک عەدنانی بکەین بۆ وەڵامدانەوە، دیارە کاک عەدنان لە کۆتاییدا ئازادە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکە یان وەڵامنەدانەوەی. دوا ڕۆژی وەرگرتنی پرسیارەکان کۆتایی مانگی یازدەیە. ( دەنگەکان)

—————————————————-

دەنگەکان :
یەکێک لەو سکۆلارە رەخنەگرانەی کە ئایدیۆلۆژیا دەداتە بەر رەخنە و لە دونیای هاوچەرخدایە و لەژیاندا ماوە، مایکڵ فریدن ( Freeden)ە. ئەو پێیوایە کە رەخنەی هاوچەرخ لە ئایدیۆلۆژیا دەبێ لەو ترادیسیۆنە باوە کە ستاتۆکەی سیستەمەکانی باوەڕگەریی(belief systems )ە، بهێنرێتە دەرەوە. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە سێمانتیکی( مەعناناسیی= semantic ) مودێرن، بۆ چەمکی ئایدیۆلۆژیا، رێک وەکو زمانە. بە واتایەکی تر، چۆن زمان گەشە دەکات، ئایدیۆلۆژیاش گەشە دەکات؟
ئایا پێتوایە هەژموونی ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیزم لە داکشان و هەڵسانەوەکانیدا، لە کوردستان و ناوچەکەدا، بە پۆزەتیڤ یان نێگەتیڤ، شکاوەتەوە؟

عدنان کریم :
ئایدۆلۆجیا خۆی بریتییە لە سیستمێکی شەتەکدراو لە بیروبۆچوون سەبارەت بە دیاردەکانی سروشت و کۆمەڵگە واتە هەموو گەردوون. تایبەتمەندی ئایدیۆلۆجیا لەوێدا بەرجەستە دەبێتەوە کە بۆ سەلماندنی راستیی بیروبۆچونەکانی سیستەمەکەی پێویستی بە ئیستیدلالی زانستی نیە یا بەمانایەکی تر ئەوە بە پێویست نازانێت کە بەئیستیعارەی بەڵگە لە بوارێکی تری زانست ، ڕاستیی چەمکەکان و میتۆدی بیروباوەڕەکەی بقبووڵێنێت یا خود بسەلمێنێت. ئەوە تەنها خەسڵەتی مارکسیزم نیە وەکو ئایدیۆلۆجیای کۆمۆنیزم بەڵکو سیمای هاوبەشی گشت ڕەوتە ئایدیۆلۆجیەکانە. مارکسیزم گەر تایبەتمەندیەکی هەبێت لەوبوارەدا ئەوەیە کە ئەو پەتایەی گەیاندە چڵەپۆپە و بەتایبەتی لەسەردەمی لینین بەدواوە سواری سەری مارکسیزم دەبێت و ئیتر لەگیانی دەخات.

گەورەترین وەهم ئەوەیە کە ئایدیۆلۆجیا بە بونێکی سەربەخۆ بزانین وئەوە لە سایەی لیبرالترین سیستمی سیاسیشدا هەر وەهمە. جگە لەوەش هەر لەوکاتەدا کە ڕەوتە ئایدیۆلۆجیەکان ئەبن بە پیگە بۆ بەهێزبونی ڕەوتە سیاسییەکان بەلام هەر ڕەوتیکی ئایدیۆلۆجیش بەپێی نزیکایەتی و تەبایی لەگەل سیستمە سیاسیەکاندا بواری لەبارتری بۆ گەشە و هەڵدان بۆ دەڕەخسێنرێ یا بە پێچەوانەوە. لەسایەی ڕژیمە دیموکراتی و پەرلەمانیەکاندا بواری زیاتر بۆ فکری لیبرالی دەڕەخسێنرێ و تەنگەبەری زیاتر بۆ فکری سۆسیالیستی پێکدێت و بەپێچەوانەشەوە لە ڕژیمە سۆسیالیستەکاندا جگە لە مارکسیزم هەمو ڕەوتە ئایدیۆلۆجیەکانی تر نەک تەنها تەنگەبەر بەڵکو قەدەغە ئەکرێن و تەنها مارکسیزم وەکوو ئایدیۆلۆجیی ڕەسمی ئەناسرێت.

پوختەی قسەکەم ئەوەیە کە ئەوە خۆشباوەڕیی توان دووە چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە بۆ ناسینی ماهیەتی دیاردەکان ( سیاسی ، فکری، ئابووری ، کۆمەڵایەتی ، کەلتووری و .. تاد ) ڕەوتە ئایدیۆلۆجیەکان بەشێوازێکی سەربەخۆ یارمەتیمان بدەن. بۆنمونە لیبرالیزم کە ئێستاشی پیوەبێت یەکێکە لە بەهێزترین و بەنفووزترین ڕەوتە فکریەکانی دنیا ، نەک سیستمی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی زاڵی سەرمایەداریی وەکوو خۆی پیناسە نەکرد بەڵکو ڕۆڵی کاریگەری بینی لە شاردنەوەی تایبەتمەندیەکان و جەوهەری ئەو سیستمە و ڕازاندنەوەی لەژێر ناوی ئازادی و یەکسانیی حقوقیدا. مارکسیزمیش لەبەرانبەردا ڕیک هەمان ڕۆڵی گێڕا و بگرە زۆر زیاتریش لە لیبرالیزم واوەتر چو لە شاردنەوەی ماهیەتی سۆسیالیزم وەکوو سیستمێک کە نە هەژاری لەناوبرد و نەیەکسانیی بەرهەم هێنا و نەئازادیشی کرد بەدیاریی بۆ پرۆلیتاریا ( کە ئەوانە تێزی ماهەویی مارکسیزم بوون ) و بەپێچەوانەی هەموو ئیدیعا ئایدیۆلۆجیەکانیەوە تۆتالیتاریانیزمی کرد بە سیستمی زاڵ بەسەر نزیکەی نیوەی جیهان و دانیشتوانی گۆی زەوەی. لێرەدا چێی خۆیەتی ئەو ڕاستیە نەشارینەوە کە تەجروبەی تاڵی سۆسیالیزم بەهەمو مۆدیلەکانیەوە، زۆرترین خزمەتی بە سەرمایەداری کرد و تۆماری ڕەشی ئەو مۆدێلە جیاوازانەی سۆسیالیزم و شکستی سەرتاسەریی هەر هەمویان ، بو بە هۆکارێک بۆ ئەوەی بەشەریەت بەناچاری هەموو ناعەدالەتیەکانی سەرمایەداری بۆ دەورانێکی دریژ قبووڵ بکات چونکە ئەلتەرناتیڤێک کە لە جێی ئەو دامەزرا بەشێکی زۆری ماف و دەسکەوتەکانی ئینسانی لەسایەی هەمان سەرمایەداریدا کردە سەرەڕمی هێرشی خۆی و دانیشتوانی وڵاتانی سۆسیالیستی ناچارکرابوون کە نەک تەنیا خەو ببینن بەو ژیانەوە کە کرێکاران لە ئەمریکا و ئەورووپای سەرمایەداری لێی بەهرەمەندن بەڵکو ژیانی خۆیان بخەنە بەر مەترسیی زۆر گەورە و بە شەپۆل بەسەر کۆسپەکانی وەکوو دیواری بەرلیندا بپەڕینەوە بۆ دنیای بەناو ” سەرفرازی و خۆشگوزەران ” .ئەوە باشترین خزمەت بوو کە سۆسیالیزم بە سەرمایەداریی کرد و بۆ قۆناغێکی نادیار صەکی شەرعیەت ومانەوەی بەخشی بەو نیزامە.

گەر ئایدیۆلۆجیا بەوەندەش ڕازی بوایە کە تەنها وێنەی شتەکان و دیاردەکان بکێشێت بەڵام ئەو مافەی بۆئێمە جێ بهێشتایە کە بەخۆمان حوکم بدەین و ئەنجامگیری عە‌مەڵیی خۆمان بکەین ، شتێکی تر بو بەڵام کاتێک کە ئایدیۆلۆجیا سەرەتا وێنەیەکی لێڵ وگومانکراوی شتەکان ئەکێشێت و حوکمی خۆشی لەسەریان دەرکردوە، ئیتر تەنها بوارێک بۆ ئێمە بمێنێتەوە ئەوەیە کە ئەو حوکمانە وەکو تێزی پیرۆزی زانستی قەبوڵ بکەین. ئەرکی ئیستیدلال لای مارکسیزم ( بۆ نمونە ) ، کە ئەو پەتا ئایدیۆلۆجیە دەگەیەنێتە چڵەپۆپە ، ئەوە نیە کە ڕاستیی حوکمەکە شەون وکەو وبکات وبیگۆڕێت بە بابەتی گفتوکۆ بەڵکوو ئیستیدلال لە مەنهەجی مارکسیەتدا ئەرکەکەی سەڵماندن یا پێسەڵماندن یا قبولاندنی ئەحکامە جێگیرەکانی خۆیەتی. لەم حەلقەیەوە سنوورێک لە نێوان وەهم و زانستدا نامێنێتەوە و ئیتر فەرەزیاتی زیهنی جێی مەعریفە و مەنهەجی زانستی دەگرێتەوە.

ئایدیۆلۆجیا تەنها کۆکراوەی کۆمەڵێک میتۆد و ئامراز و ڕێسای بێلایەن نیە بەڵکوو لای هەمو ڕەوتێکی فکری لە پشتی هەمو ڕواڵەتەکانیەوە هەوڵێک هەیە بۆ پاڵپێوەنانی ڕەوتی ڕوداوەکان و دیاردەکان بە ئاراستەیەکی سیاسی و کۆمەلایەتیی دیاریکراودا کە خزمەت بە هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسیی زۆر دیاریکراو ئەکەن.

لای کۆمۆنیستەکان ئەوە بڕاوەتەوە کە مارکسیزم ، وەکو تیۆریی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی، تاکە سەرچاوەی حەقیقەت و مەعریفە و زانستە، سەرەتا و کۆتایی عەقڵە و بەوپێیە تەنها کلیل و کۆدی ناسینی هەموو دیاردەکانی سروشت و کۆمەڵگای بەشەری لای کۆمۆنیستەکان هەیە. لای ئەوان ئەوە ڕەواترین کارە کە ڕەخنە لە هەر تێز و ئایدیا و باوەڕێک بگیرێت وەیا چەسپی نازانستی بوون بدرێت لە تەوێڵی گشت بیروباوەڕە نامارکسیەکان و هەمو بیروباوەڕ و تیۆریە سیاسی و ئایدیۆلۆجیەکانی تر بکرێن بە مەیدانی ڕمبازێن و ڕەخنەی قوڵی مارکسی و بگرە هەموو شتێک بکرێت بە مەشروعێک بۆ ڕەخنەلێگرتن تەنها مارکسیزم و کۆمۆنیزم نەبێت.

مارکسیزم چونکە زیهنی ترین ڕەوتی ئایدیۆلۆجیە پێیوایە کە مێژو شتێک نیە جگە لە دوبارەبونەوەیەکی میکانیکیی سواوی خەڕەکی خەباتی چینایەتی. ئەمە نەک بەرهەمی ئیشتیقاقێکی زانستی نیە بەڵکو بەرهەمی تێڕامانێکی زیهنیی سەرسەرەکیە بۆ مێژوی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای مرۆیی چونکە ڕەوتی ڕوداوەکانی مێژوو زۆر لەوە ئاڵۆزتر ، جیاوازتر ، پڕپێچ و دەورتر ، قوڵتر و چەند سەرە و چەند جەمسەرترن.
لێرەدا، بەوهۆیەوە کە ئەوە کرۆکی بابەتی گفتوگۆکەمانە ، گەر مارکسیزم بە نمونە بهێنینەوە ، وردتر ئەو تایبەتمەندیانە دەرئەکەون.

مارکسیزم ڕەوتێکی ئۆثۆریتێریان ( سلطوي ) یە. ناکرێ ئەم تیۆریە بەو شێوازە بناسینەوە کە لایەنگرەکانی پێناسەی ئەکەن بۆی. گەر وا بکەین و هەر ڕێبازێکی فکری بەپێی پێناسی خاوەنەکانی یا لایەنگرەکانی بناسینەوە تووشی هەڵدێر دەبین و ئەوکات ئەبێ بڕوامان وابێت کە ئاینەکان بۆ” هیدایەتی ” مرۆڤ و نیشاندانی ڕێگەی ڕاست هاتون و ئیسلام ئاینی خۆشەویستی و ئاشتی و ئارامشە وئامانجی بەرزی لیبرالیزم بریتیە لە ڕیزکردنی هەمو مرۆڤەکان وەکو بونەوەری یەکسان و …. تاد ، چونکە ئەوانیش بەو تایبەتمەندیانەوە پێناسەی خۆیان کردوە.

لەگەڵ ئەوانەشدا، ئایا قۆناغی هەیمەنە و ڕەواجی ئایدیۆلۆجیا بەسەرچوە؟ من پێموایە سەرباری پاشەکشەی سەرسوڕهێنەری مارکسیەت لەچاو سەدەی بیستدا بەڵام خودی ئەو ڕەوتە فکریە بچووکترین چاوپیاخشاندنەوەی بەسەردا نەهاتوە و سەرباری ئەو گورزە کاریگەرانەی خواردویەتی سەرسەختانە ، گەرچی لە مەوقیعیەتێکی پەراویزخراوەوە، درێژە بە پێداگری لەسەر ئەرکان و بنەما زیهنیەکانی ئەدات.
بەڵام ئەوە وەهمە کە واتێبگەین کە ئەوە تەنها ئەحزابی سیاسیی عەقیدەتیی چەپی و کۆمۆنیستیە کە پارێزەری سەرسەختی ئەو دنیابینیە تەسکە ئایدیۆلۆجیەیەن ، بەڵکو ، بەتایبەتی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ، ئایدیۆلۆجیا بە تایبەتمەندیە ڕاستڕەویەکەیەوە ، هەیمەنەیەکی فراوانتری هەیە بەتایبەتی بەسەر بوارەکانی ئەکادیمی و میدیادا .

ڕۆژگاری ئەمڕۆ ، بەپێچەوانەی زۆربەی پێشبینیەکانەوە ، بەتایبەتی پێشبینیی ڕەوتە لیبرالەکانی ڕۆژئاواوە، سەردەمی پووکانەوە و پێچرانەوەی مەلەفی ئایدیۆلۆجیا نیە، بەڵکو ڕەوتە ئایدیۆلۆجیەکان گەرچی بە تین و تاوێکی کەمترەوە لەچاوجاران، درێژە بەتەمەنی خۆیان ئەدەن و لە قاڵب و فۆرمی نوێ و لە بەرانبەر تەحەدیاتەکانی ئەم سەردەمەدا دێنە مەیدان و مەوجی تازەی بزووتنەوەی ڕاسیزم و ناسیونالیزم و کۆنسیرڤاتیڤی ڕۆژئاوایی و ئیسلامی سیاسی تەنها چەند نمونەیەکن.
ئەوەندەی بگەڕێتەوە سەر کوردستان و ناوچەکە نابێ لە بواری باسکردنی ئایدیۆلۆجیای مارکسیزمدا ٢ شت لەیاد بکەین :
یەکەم : ئەوە نوسخە و ڤێرژینە ئەسڵی و دەستی یەکەمەکەی ئایدیۆلۆجیای مارکسیزم نیە کە لە سیەکان و چلەکانی سەدەی بیستەوە بەرەبەرە بڵاوئەبێتەوە بەڵکوو ئەوە ئایدیۆلۆجیای مارکسیزمە بەڕیوایەت و تەفسیری ستالینییەوە ، وەکو مەرجەعی سەرەکیی مارکسیزم و کۆمۆنیزم لەو قۆناغەدا.
دوەم: بڵاوبونەوەی هەر ئایدیۆلۆجیایەک لە هەر شوێن و کاتێکدا زەمینە و پێویستیی تایبەتی خۆی هەیە. دەستبردن بۆ مارکسیزم و کۆمۆنیزم ( شیوعیەت ) لەو قۆناغە سەرەتاییانە لە عێراق ( ١٩٢٠ – ١٩٣٠ ) و لە کوردستاندا ١٩٣٠ – ١٩٤٠ لەسەر بناغەی پێویستیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دیاریکراو بو کە بریتی بو لە دابینکردنی پێویستیەکانی ڕوکردنە مۆدرنیتە و پەیوەست بون بە ڕەوتی کۆمەڵگای جیهانیی ئەوکاتەوە کە شتێک نەبوو جگە لە کۆمەڵگای سەرمایەداریی جیهانی.

بەڵام بەوهۆیەوە کە عێراق بە کوردستانیشەوە لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا بو بۆیە بەتەبیعەت ئەو پرۆسەیە مۆدێلی دژی کۆلۆنیالیستی و قاڵبێکی چەپیی بەخۆوە گرت. لەو سەردەمەی عێراقدا ڕزگاربون لە کۆتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی و ئەنجامدانی پرۆسەی سەربەخۆیی سیاسی بۆ عێراق، ڕیگەی پەیوەست بون بوو بەڕەوتی مۆدیرنیزمەوە لە سایەی مۆدێلی بزوتنەوەی ڕزگاریی نیشتیمانیدا کە تیۆریزانە مارکسیەکانی ئەوکاتەی سۆڤیەت سەبارەت بە چارەنوسی وڵاتانی ژیردەستی کۆلۆنیالیزم دایانڕشتبوو. هەڵبەتە ئەوە تەنها مۆدێل نەبو بەڵکو لەپەنای ئەوەدا مۆدێلێکی تر هەبوو کە چینی ناوەنجیی تازە سەرهەڵداوی ئەو جۆرە ولاتانە پەیڕەویان لێئەکرد کە پێی وابو کە هەمان پرۆسەی مۆدیرنیزم لەپەنای وڵاتانی ڕۆژئاوا و هێزە کۆلۆنیالیستەکاندا باشتر و بێدەردیسەرتر دێتە دی وەکو نموونەی ئوردن یا ئێرانی ئەوکاتە. لەڕستیشدا ئیستە پاس ٨٠ ساڵ دەرکەوت کە ئەرکی مۆدیرنەکردنی ئابوریی وڵات و پیادەکردنی مۆدێلێکی داینامیک لە ڕوانگەی دوەمەوە دابین ئەبێت و بەپێچەوانەوە ئەوانەی مۆدێلی بزووتنەوەی ڕزگاری نیشتیمانیان پەیڕەوکرد سەرەنجام تووشی داڕووخان و بنبەستی گەورەبون. نمونەکانی ئیمارات، کوەیت ، قەتەر، بەحرەین ، مەغریب لەلایەک کە پرۆسەی گەشەی ئابووری وپەیوەست بون بە ئابووری گڵۆباڵیزەکراوی سەدەی بیستویەکیان دابینکرد و تیایدا جێگیر بون و جۆرێک لە ئیستیقراری سیاسی تیایاندا جێگیربووە ، لەبەرانبەریشدا نمونەکانی لیبیا و میسر سوریا و عیراق و یەمەنی خوارو هەن کە جگە لە داڕووخانی هەیکەلیی ئابوریان بوونە بە مەڵبەندی نائارامی سیاسی و تیرۆر و ئەزمەی قوڵی کۆمەڵایەتی.

من وتم مارکسیزم لەسەر بناغەی زەمینە و پێویستیە تایبەتەکانی خۆی سەرهەڵئەدات واتە پێویستیەک وادەکات کە لەدرێژەی پرۆسەیەکی سیاسیدا بۆ بەدیهێنانی ئاڵوگۆڕ لە ژیانی سیاسیدا چینە نوێکان بەتایبەتی ئەوانەی کە هەست ئەکەن کە بەئەندازەی پێگەی کۆمەڵایەتیی نوێیان بەهرەمەند نین لە پێگەی سیاسیی شیاو لەگەڵ ئەو ئەو پێگە کۆمەڵایتیادا ،و لێرەوە مارکسیزم بە فیعلی ئەو ڕۆڵە ئەبینێت. لێرەشدا بە پێچەوانەی ئیدیعائاتی شیوعی و کۆمۆنیستەکانەوە ، ئەو توێژە نەک کرێکاران بەڵکوو چینی ناونجیی شار و ڕۆشنبیرانی هاوتیرازی ئەوانن و وەکو هەمیشەش مەرام و تەماحە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی خۆیان لەژێر بەرگی بەرژەوەندی چینی کرێکاران و جوتیاراندا ئەخەنەڕو نەک بێن و ڕاستەوخۆ بەناوی چینایەتیی خۆیانەوە ئەو پەیامە ڕابگەیەنن.

لەکوردستاندا ئەم پرۆسەیە ، بەهۆی خاویی دینامیزمی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگای ئەوکاتە و ڕکوودی ئابووری و فکریەوە ١٠ ساڵێک پاش باقی عێراق ئەکەوێت. بۆیە ئەو قۆناغەی چرۆکردنی مارکسیزم ، بەتایبەتیش بەهۆی لاوازیی بزووتنەوەی ناسیونالیستیی کوردەوە و هەروەها پێگەی لاواز و نەخەمڵیوی چینی ناوەنجیی کۆمەڵ ، هیچ تایبەتمەندی و ڕەنگوبۆیەکی تایبەتیی کوردستانیی پێوەنیە بەڵکو درێژکراوەی ڕاستەوخۆی پرۆسەی سەرهەڵدانی مارکسیزمە لەبەشی عەرەبیی عێراقدا ، بەهەمان تایبەتمەندی و لەسەر بناغەی هەمان پێویستی و بەهەمان میتۆد و لەقاڵبی هەمان ئەو تێزە سیاسیانەدا ( سەربەخۆیی عێراق ، گەشەپێدانی ئابوریەکەی ، ئازادیی خەڵکەکەی لە کۆتی وابەستەیی بە بەریتانیاوە، هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامە ناڕەواکان کە بەریتانیا سەپاندونی بەسەر عێراقدا ، ئەندامەتیی عێراق لە ئەنجومەنی گەلان و… تاد ) ، لە کوردستانیش مارکسیزم بە ١٠ ساڵ تاخیرەوە سەرهەڵئەدات.

لێرەدا پێویستە جەخت لەسەر خاڵێکی مانادار بکەمەوە. بڵاوبونەوەی ئایدیۆلۆجیای کۆمۆنیستی هەر لەسەرەتاوە و تا ئێستاش تەنها و تەنها وەکو ئامرازێکی ڕاستەوخۆی خەباتی سیاسی وەیا وەکو عەقیدەیەک و بەدیاریکراویش وەکو ئامرازی بەرجەستەکردنەوەی تموحاتەکانی چینی ناوەنجیی تازە سەرهەڵداوی کۆمەڵ دەرکەوتوە نەک وەکو ڕەوتێکی فکری و کەلتووری کە بوارەکانی فەرهەنگ و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و نوسین بگرێتەوە یا گەر لەوبوارانەشدا هەر بروزاتێکی مارکسیزم ببینرێت ئەوە هەر بە پەیوەند بە چالاکیی حیزبی و سیاسەتەوەیە کە پریشکەکانی لەوبوارانەشدا و بۆ خزمەت بە ئامانجە سیاسی و حیزبیەکە دەرکەوتون.

هەیمەنەی جیهانیی فکری مارکسی و داینامیکیەتی ئەو ئایدیۆلۆجیایە و تەداعی بونەوەی بە ڕزگاربونی گەلانی ستەملێکراوی ڕووسیا و ڕۆژهەڵات بەگشتی و خەسڵەتی نوێی ئەو بیروباوەڕە بەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتدا و لە مەحەکنەدانی تا ئەوکاتەی و لەئارادانەبونی نمونەی شکستخواردویی ئەو ئایدیۆلۆجیە خاڵی بەهێزبون و خزمەتیان بەگەشەسەندنی ئەکرد. لەولاشەوە پوچ دەرچونی بانگەوازەگانی دەوڵەتە کۆلۆنیالیەکانی ڕۆژئاواو بەتایبەتی بەریتانیا و پرەنسیپەکانی ویلسون و بەڵێنەکانیان سەبارەت بەئازادیی گەلانی ژێردەستە لە دوای شەڕی جیهانیی یەکەم و ڕوخانی ئیمپراتۆریی عوسمانی کە ببو بە مۆتەکەیەک بەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە، لەگەڵ چەندین هۆکاری تردا کە بواری ڕیزکردنیان نیە ، وایان کرد کە ئەو تموحاتە سیاسیانەی چینی ناوەنجی لەپەنای ئیمپراتۆریی تازە سەرهەڵداوی سۆڤیەتی و لەقاڵبی چەپی و سۆسیالیستیدا بەرجەستە بکرێن . ئیتر تایتڵی گەورەی چینی کرێکار و خەباتی چینایەتی و مەقوولاتی هاوشانی ئەوان لەو بەستەرە سیاسی و کۆمەڵایەتیەدا و لەو ململانێ واقیعی و ڕاستیەدا سەرهەڵئەدەن و مانا پەیدا ئەکەن نەک خەباتی چینی کرێکار لە دژی سەرمایە و بورجوازی ، کە وجوودێکی دەرەکیان نەبوو ، یا لەچاو بزوتنەوەی یەکەمدا بەبەراورد نەدەهات. بەڵام هەروەکو لەپێشەوە وتم ئیتر ئایدیۆلۆجیا و بەتایبەتیش لەپرۆسەی تەمەنی خۆیدا و لە ئەڵقەکانی دواتردا ئەوانە ئەکات بە بەدیهیاتی فکری. لیرە بەدواوە ماتریالە ڕاستەقینەکە لەگەڵ وێنەکەیدا جێگۆڕکێیان پێئەکریت و بابەتە ئەسڵیەکە وەکو ڕەنگدانەوەی وێنەکە نیشان ئەدریت و بەتێپەڕینی ڕۆژگار ئیتر ئەوە ئەبێت بە ڕیوایەتی ڕاست. هیچ شتێک ناتوانێت شتەکان ئاوا سەرەوقنگ نیشان بدات جگە لە سیحری ئایدیۆلۆجیا.

بەوپێیە ئایدیۆلۆجیای مارکسیزم لە عێراق و کوردستانەکەیدا هەر لەسەرەتاوە ڕەنگ و بۆیەکی تەواو حیزبی و سیاسیی هەبوە و کەمتر وەکو میتۆدێک خراوەتەگەڕ بۆ ناسینی کۆمەڵگا و چینەکان و ڕەوتە فکریەکانی تر و مێژوی ئەو وڵاتە و پێکهاتە ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوریەکەی. ئێمە لێرەدا ڕوبەڕوین نەک لەگەڵ ئایدیۆلۆجیا بەمانا مەعریفیە پان وپۆڕەکەی ( بەبەراورد لەگەڵ ئەو دەسکەوتە فکری و مەعریفیانەی کە مارکسیزم لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا بەدەستیان دیێنێت لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی وهونەر و ئەدەب … تاد ) بەڵکو لەگەڵ ئایدیۆلۆجیا بەمانا لەقاڵبدراو و بەرجەستەکراوەکەی لەچوارچێوەیەکی شەتەکدراوی تەسکی سیاسی و گروهی و حیزبیدا.


دەنگەکان:
لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا و لە کۆپلەیەکدا ئاواتان نووسیوە، (مارکسیزم چونکە زیهنی ترین ڕەوتی ئایدیۆلۆجیە پێیوایە کە مێژوو شتێک نیە جگە لە دووبارەبوونەوەیەکی میکانیکیی سواوی خەڕەکی خەباتی چینایەتی.)
ئایا پێتان وایە مارکسیزم وەکو تیۆر (زهنگەراییە) یاخود، لایەنگرانی ئەو میتۆدە فکرییە ئاوا لەگەڵیدا کار دەکەن؟ ئەی ئەگەر پێت وانییە مێژوو لە ژێر هەژموونی خەباتی کارو سەرمایەدا دەچێتە پێشەوە، ئەی چیترە؟

عدنان کریم:

مانیفێستی کۆمۆنیست ، کە بە حەق ناونراوە ئینجیلی کۆمۆنیزم ، یەکەمین پەرەگرافی گوزارشت لەو مانا مەفهوومیەی Conceptual ) ) مارکسیزم ئەکات بۆ خەباتی چینایەتی و ئەڵێت : مێژووی تا ئێستای مرۆڤایەتی ( جگە لە قۆناغی کۆمۆنەی سەرەتایی ) ، شتێک نیە جگە لە مێژووی خەباتی چینایەتی.
لێوەهەڵسانی قسەکانی من لەسەر مارکسیزم واتە خودی ئەو تیۆریەیە کە مارکس و ئەنجلز بناغەکانیان داڕشت و دواتر لینین لەسەرەتای سەدەی بیستەوە تەکمیلی کرد. تیۆریی خەباتی چینایەتی لای مارکس ( بەتایبەتی لە ساڵانی چلەکان و پەنجاکانی سەدەی نۆزدەدا ) زیاتر ڕەهەندێکی سۆسیۆلۆجیی هەبو بەلام لای لینین ڕەهەندێکی تەواو ئایدیۆلۆجی و سیاسی بەسەریدا زاڵ ئەبێت.
پێداگریی جەوهەریی مارکسیزم لەسەر ئەوەیە کە مێژووی بەشەریەت شتێک نەبوە جگە لە مێژوی خەباتی چینە ژێردەستەکان لە دژی چینە دەسەڵاتدارەکان کە دواترینیان بریتیە لە ململانێی بێ ئەمانی چینی کرێکار لەدژی سەرمایەداری و چینی بورجوازی و هەموو چینەکانی تری کۆمەڵ کە کەم تا زۆر سودمەندن لە نیزامی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری. تیۆریی مارکسیزم پێ لەسەر ئەوە دائەگرێت کە سەرمایەداری خۆی گۆڕ هەڵکەنی خۆی واتە چینی کرێکار دروست و پەروەردە ئەکات . بەوپییەش ناکۆکیە حەتمیەکانی ئەو نیزامە تا دێت قوڵتر ئەبنەوە و سەرەنجام چینی کرێکار و پێشڕەوانی ئەو چینە واتە کۆمۆنیستەکان لە دڵی ئەزمە یەک لەدوای یەکەکانی ئەم نیزامە و لەسەرپایەی ناڕەزایەتیی گشتی و سەرتاپاگیری چینی کرێکار و هەمو توێژە ژێردەستەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری پاراوتر و موجەڕەب تر ئەبن.

ئەم تەفسیرە دواتر ئەگاتە جێ مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی و پێداگری لەسەر ئەوە ئەکات کە کۆمۆنیستەکان بەدامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیست ڕیزی سەربەخۆی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بەدی دێنن و چینی کرێکار ساز و ئامادە ئەکەن تا لە ڕێگەی شۆڕشی کۆمەڵایەتیی خۆیەوە سەرمایەداری لە گۆڕنێت و لەجێی ئەو دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا وەکو یەکەمین پێویستی و هەنگاو بەرەو دامەزراندنی کۆمەڵگای سۆسیالیستی بسەپێنێت و تا لەوێوە مڵکدارێتیی گشتیی ئابووری بەرقەرار بکات و هەنگاوی یەکجاری بنێت ڕوەو نەمانی چینەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگای بێ چین و بێ دەوڵەتی کۆمۆنیزم. لێرە بەدواوە چیدی شتێک نامێنێت بەناوی چەوسانەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە و ئازادی بەمانا ڕەهاکەی لەسایەی کۆمۆنیزمدا ئەگات بە چڵەپۆپەی خۆی و خۆشگوزەرانی هەموو سوچێکی کۆمەڵ ئەگرێتەوە.
بەڵام مارکسیزم بەلەحنێکی نیمچە دینی هەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە ئەکات و بەبیرمان دێنێتەوە کە مەرجی یەکەمی سەرجەم ئەو پرۆژە گەورەیە پەیڕەوەی کردن لە سۆسیالیزمی زانستی ( واتە مارکسیزم ) ودامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستە.
ئەو وێنەیەی سەرەوە دەسکردی من نیە، بەڵکوو ئەوە جەوهەری مارکسیزمی ئەرتەدۆکسە کە جێی هاوڕایی تەواوە لەناو باڵە جیاوازەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا لە کۆنەوە تا ئێستا.
تیۆریی مارکسی سەبارەت بە خەباتی چینایەتی لێوانلێوە لە وەهم. ئەم تیۆریە تایبەتمەندیەکی هلامیی هەیە . زۆر سەییالە و هیچ نادات بەدەستەوە. دەتوانرێت بۆ زۆر مەبەستی ناکۆک و جیاواز بخرێتەگەڕ.

مەقولەی خەباتی چینایەتی و فۆرمۆلەی خەباتی کرێکاران لە دژی سەرمایەداری مەقولەیەکی زانستیی سەربەخۆ و بێلایەن و بێمەرام نیە لەچاو زۆرێک لە مەقولات و تێرمی تری بواری سۆسیۆلۆژی. ئەم تێزە بۆ مەبەستی سیاسیی زۆر ڕۆشن داتاشراوە و لەململانێ لۆکاڵی و جیهانیەکانی یەک سەدە و نیوی ڕابوردودا چەکی دەستی بزوتنەوەیەکی سیاسی دیاریکراو بوە بە ئامانجی تایبەتی خۆیەوە کە ناوەکەی لێکەیتەوە ، لەناوەڕۆکدا، چینی کرێکار قازانجێکی لێ نەبینیوە.
کریکارانی وڵاتانی سۆسیالیستی و بەتایبەتی لەسەردەمی لینین و ستالیندا ، ژێردەستەترین بەشی کۆمەڵگای ئەو وڵاتە و گشت سیستمە سۆسیالیستیەکان بون. بارودۆخی کرێکاران لە کۆریای باکور و باشوور یان لە ئەلمانیای ڕۆژهەڵاتی جارانی سۆسیالیست و ئەڵمانیای سەرمایەداری لە ڕۆژئاوادا بەراورد ناکرێن. لەکۆریای باشوردا چینی کرێکاری بەهرەمەندە لە مافی مانگرتن ، ڕێکخراوبون، پێکهێنانی ڕێکخراوی سیاسی و پیشەیی، مافی مانگرتن و خۆپیشاندان، و لە باکورەکەیدا هیچیەک لەو مافانەی نیە گەرچی سیستمەکە نازناوی ئەو چینەی پێوەیە و بەناوی ئەوەوە زیندانێکی گەورە دروستکراوە. لە ساڵی ١٩٦٢ بەدواوە حکومەتی ئەڵمانیای سۆسیالیستی ( شەرقی ) دیواری بەرلین دروست ئەکات بۆ ڕێگرتن لە هەڵاتنی کرێکاران و خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ ” دۆزەخی ” ئەڵمانیای فیدرالی سەرمایەداری ئەوکات!!!!. گەیشتن بەئاستی گوزەرانی کریکارانی ئەمریکا و ئەو مافانەی لێیان بەهرەمەندبون، هەر لە سەردەمی لینینەوە، خەونێکی دێرینی کرێکارانی سۆڤیەتی جاران بو.

بەکورتیەکەی ، چینی کریکار کە بابەتی ئەسڵیی کۆمۆنیزمە هیچ خێروبێرێکی ئەو هەمو ڕیتۆریکە لەفزیەی مارکسیزمی بەرناکەوێ سەبارەت بە ئازادی و یەکسانی و دەسەڵاتدارەتیی کرێکاران و ….تاد و بەپێچەوانەوە کۆمۆنیزم خزمەتێکی گەورە ئەکات بەسەرمایەداری لەڕێ بنیاتنانی سیستمێکی تۆتالیتارەوە کە چینێکی نوێی حیزبی – ئایدیۆلۆجی تیا فەرمانڕەوان. سیستمێکی تاک حیزبی و تاک ڕەهەندی لەهەموو بوارەکانی ژیاندا کە جگە لەوەی ئازادی لە خەڵک و لەپێشیانەوە لە کرێکاران زەوت ئەکات دژوارترین بارودۆخی ئابوریش بەسەریاندا ئەسەپێنێ و ئێستاش قات و قڕیەکان و مەرگەساتەکانی ژیان لەسایەی سیستمی سۆڤیەتیدا لەیادەوەری خەڵک و مێژوی ئەو وڵاتەدا بە زیندویی ماونەتەوە . بەوجۆرە کۆمۆنیزم گەورەترین هەڵمەتی ڕزگاریبەخشی ئینسان لەسەدەی بیستدا لە دژی سەرمایەداری ئەکات بەقوربانیی ڕیتۆریکە فکری و ئۆتۆریتانیزمە سیاسیەکەی خۆی وسەرەنجامە مەئساویەکانی بلۆکی سۆسیالیستی لە جیهاندا بۆ قۆناغێکی دورودرێژ خەونی ڕزگاری لە کۆتی چەوسانەوەی سەرمایەداری و بەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی ، لە ناخی ئەواندا ئەمرێنێت.
لێرەدا ئەوە گومانی تیا نیە کە لە ئەمریکا و کۆریای باکور و ئەڵمانیای فیدرالی ئەوکات ، ئەوە سیستم و نیزامی کاپیتالیستیە کە زاڵ بوە و زاڵە و ئەو نیزامەش لەسەر بناغەی ناعەدالەتیی ئابووری ونایەکسانیی فرسەت بۆ چینەکان و چەوسانەوەی چینایەتی و دەسەڵاتدارەتیەکی سیاسی بنیاتنراوە کە پارێزگاری لەو سیستمە ئەکات ، بەڵام هێشتا چینی کرێکار ، لەچاو هەموو جۆرەکانی سۆسیالیزمی تا ئێستادا ، بەهرەمەندە لە ژیانێکی باشتر.

ڕەنگ بێ کەسانێک پەیدا بن و بڵێن کە هیچیەک لەو سیستمانەی تا ئێستا لە میژوودا بەناوی چینی کرێکار و سۆسیالیزمەوە دامەزراون ، سۆسیالیزمی ڕاستەقینە نەبوون!!! . ئەم جۆرە دەربڕینانە ئیتر لە بواری جەدەل و پلمیکی فکری دەرئەچن ومن پێموایە ئەو ڕیتۆریکە ڕۆمانسیە سیاسیانە لەهیچ شوێنێکی دنیا کڕیارێکیان نەماوە و کەس ئەو جۆرە هەڵوێستانە بەجدی وەرناگرێت. ئەو سیستمانەی بەناوی سۆسیالیزمەوە لە ڕوسیا ، چین ، ئەوروپای شەرقی، ڤێتنام ، کوبا، کەمبودیا ، لاوس و چەندین وڵاتی تری جیهانی سێیەم دامەرزران ، کتومت و هەریەکەیان بەپێی تایبەتمەندیی خۆیان پەیڕەویان لە تیوریی مارکس ولینین کردوە. لەڕوسیا لینین خۆی ئەندازیاری ئەو سیستمە بو و بنەماکانی دامەزراندنی سیستمی پڕ لە ستەم و چەوسانەوە لەلایەن خودی ئەوەوە بنیاتنرا.
بەو مانایانە مەقولەی خەباتی چینایەتی و ململانێی چینی کرێکار لە دژی سەرمایەداری شتێک نیە جگە لەڕەوتێکی فکری- سیاسی تری کۆمەڵگای مودرین و بەرهەمێکی تری مودرنێتە کە بەرپرسیارە لە بەدیهێنانی ئەو دنیا پڕ لەستەمە.
گەر سنورەکانی ئەو ئیدراکە عاتیفی و ڕۆمانسیە ببەزێنین کە تان و پۆی کۆمۆنیزم پێکدێنێت و دیاردەکان هەروەکوو خۆیان هەن نەک بەوجۆرەی کە پێویستە هەبن ، ببینین، ناواقیعی بونی ئەو تێز – جەوهەرە مارکسیە دەرک پێئەکەین.

با نمونەی مێژوی ئەوروپا بە بیر بهێنینەوە. ئایا بەڕاستی لەسەدەکانی زایین بەدواوە مێژوی ئەو ناوچەیە میژووی خەباتی چینایەتی بوە و ئەو خەباتە ڕەنگڕێژی کۆمەلگا و دیاردەکانی کردوە وسیماکانی دیاریکردوە؟ بێگومان نەء . شەڕەکانی ئیمپراتۆری ڕۆمانی ، کێشەکانی نێوان مەزهەبە جیاوازەکانی کریستیانیەت ( پرۆتیستانت و کاتۆلیک و ئەرسەدۆکس واتە کەنیسەی شەرقی ) ، ڕۆڵێ کەنیسە و قەشەکان ، شۆڕشی پیشەسازی ، ڕێنیسیانس، مەزهەبە ئابوریە پەیڕەوکراوە جیاوازەکان و ئاکامەکانی پەیڕەوکردن لەهەر یەکێکیان ، شۆڕشەکانی جوتیارانی ئەڵمانیا و پۆڵۆنیا و چیک لە دژی فیۆدالەکان ، پەلامارەکانی عوسمانیەکان بۆ سەر ئەوروپا و بەرەنگاریی ئەوروپا لەبەرانبەریاندا، سەرهەڵدانی ئیسلام و دواتر شەڕی سەلیبیەت، و دەیان کارەسات ودیاردەی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی ، فکری ، ڕۆشنبیری ، ئەدەبی و هونەری تر ڕۆڵیان هەبوە لە سازدان و خەمڵاندن وپێشڕەوی مێژووی واقیعیدا. ئەوانەن توخمە پێکهێنەرە ڕاستەقینەکانی مێژوی کۆنی ئەوروپا تا دەگەن بە شۆڕشی پیشەسازی و قۆناغی داهێنانی ئامێری هەڵم و شۆڕشی فەرەنسا و ئیسلاحاتی دەستووریی بەریتانیا. بەو مانایە کورتکردنەوەی ئەو میژووە فرەجەمسەر، پڕگرێ و گۆل، دەوڵەمەدند ، قوول و پانوپۆڕە لەتەنیا ڕەهەندێکی کۆمەڵایەتیدا کە ڕەهەندی خەباتی چینە ژێردەستەکانە لە دژی چینە دەسەڵاتدارەکان، بریتیە لە ئاوەژوکردن و ڵێڵکردنی ئەو مێژوە نەک ڕونکردنەوەی لاپەڕە تاریکەکانی.

بەڵام دیسانەوە ئەوەش جێی سەرنجێکی قووڵترە کە بکەر و پاڵەوان و پێشڕەوی ئەو ئەو ئاڵوگۆڕانە و بەتایبەتی لەوەرچەرخانە گەورەکانیدا چینی ناوەڕاست بون و ئەوان بون کە چینە ژێردەستەکانیان مۆبەلایز، هوشیار و ڕابەری کردوە بەشۆڕشی ئوکتۆبەریشەوە. ئەوە چینی ناوەڕاستە کە ئاراستەی دیاردەکان و ئاڵوگۆڕەکان دیاری ئەکات. ئەو چینەیە کە ئاسۆی سیاسی و فکریی قۆناغەکان ڕەسم ئەکات و هەر قۆناغە و لەهەر شوێنەش ناوێکی لێئەنێت و یا بە شۆڕشی گەل ، بزووتنەوەی خەڵک ، ڕاپەڕینی جەماوەر، هەستانی برسیەکان یا شۆڕشی کریکاری و سۆسیالیستی ناوزەدیان ئەکات. ناونانەکە و نازناوە هەڵبەستراوەکە زەمان و باوبونی ئایدیۆلۆجیەکان و گیرابونی بیروباوەڕە جیاوازەکان دیاریی ئەکەن. شۆڕشی فەرەنسا لەژێر چەتری ( برایەتی و یەکسانی و ئازادیدا ) بەرپائەبێت بەڵام شۆڕشی ڕووسیا لەژێر نازناوی سۆسیالیزم و ڕزگاریی چینایەتی و لەناوبردنی سیستمی سەرمایەداریدا. گەر ئەو ٢ نموونەیە لەهەموو شتێکدا جیاواز بن ، کە حەتمەن جیاوازی زۆریان هەیە ، بەڵام لەوەدا یەکسانن کە ڕابەر ، دیاریکەری ئاسۆ سیاسیەکەی ، و سودمەند و سوکان بەدەستەکەی هەمان چینی ناوەنجیی کۆمەڵە.

بەلام ئایا ئەوانە لەسایەی چ سیستمێکی چینایەتیدا ڕوئەدەن و قۆناغی تەمەنی خۆیان تێئەپەڕینن و میژو دروست ئەکەن؟ بێگومان لە جەرگەی سیستمێکی ئابوری و کۆمەڵایەتیی چینایەتیدا ( فیۆدالی و پاشان سەرمایەداری) . هەرلێرەوەش ناسکی و ئیشکالیەتی سەرەکی باسەکە سەرهەڵئەدا کە مارکسیزم تیکەڵێەکی سەیر ئەکات لە نێوان جیاوازی چینایەتی و خەباتی چینایەتی و لەئەڵقەی دواتریشدا ئیتر خەباتی چینایەتی لە دیاردەیەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە ئەگوێزێتەوە بۆ دنیای ئایدیۆلۆجی و تەوتەم و تابۆیەکی ئایدیۆ – سیاسیی تەمام عەیاری لێ ساز ئەکات.
مرۆڤی سەدەی بیست هەمو شێواز وباڵەکانی کۆمۆنیزم و مارکسیزمی تاقیکردەوە بەڵام هیچیان نەک ڕیشەی چەوسانەوەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەویان هەڵنەتەکاند بەڵکوو ئەو تاڵاوەی لەسایەی ئەو سیستمەدا چەشتیان لە تاڵاوی سەرمایەداری خراپتر بوو.
لێرەدا ئەبێ ئەوە دووبارە بکەمەوە کە ئاژیتاسیۆن لە دژی ستەمی کاپیتالیزم خۆی لە خۆیدا هیچ شەرعیەتێک و ڕەوابوون نادات بە کۆمۆنیزم. ئەمە بەپێچەوانەی سەرەتای سەدەی بیست واقیعیەتێکی دنیای ئەمڕۆیە و تایبەتمەندی جیهانی ئێستای ئێمەیە کە کۆمۆنیستەکانی ئەم سەردەمە دەرکی ناکەن و ئەوە نادیدە ئەگرن کە جارێکی تر زەحمەتە کۆمۆنیزم بەو ڕابوردوە تاڵەیەوە ببێتەوە بە پەرچەمی ڕزگایی چینی کرێکار یا گەلانی ژێرستەم یا پەرچەمی ناڕەزایەتیی هیچ بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگای ئینسانیی ئەمڕۆ. ئەمڕۆ هاتنەوە مەیدانی کۆمۆنیزم تەنها لەژێر ئاڵای پەردەهەڵماڵین لەستەمی سەرمایەداری و پاکنەکردنەوەی پاشەڵی کۆمۆنیزم لەو پۆخڵەوات و ” گەوڕی ئۆجیاس” ەی کە ڕابوردوی کۆمۆنیزمی پیس کردوە نەک هەر مەحاڵ بگرە وەهمێکی گەورەشە. ناکرێ ئەو پاشخانە خوێناوی و پڕ لەستەمەی کۆمۆنیزم بە هیچ پاساوێک بخرێتە ئەستۆی هیچ لایەنێکی دەرەکی و نەیار و ئەنتی کۆمۆنیست و لادەر بەڵکو جورئەتی سیاسی و فکری لەوەدایە کە ڕێک دان بەو ڕاستیەدا بنێن کە ئەوە کۆمۆنیزم و مارکسیزمە کە لێپرسراوی ڕاستەوخۆی ئەو تراجیدیانەیە کە لە سایەی سیستمی سۆسیالیستیدا خوڵقاون نەک ڕیتۆریک داتاشینی وەکو جۆرەکانی سۆسیالیزمی بورجوازی و وردە بۆرجوازی و تێزگەلی وەکو سەرمایەداری دەوڵەتی و چی و چی.

ئەمڕۆ هەڵگرانی ئاڵای خەباتی چینایەتی ، واتە کۆمۆنیستەکانی سەدەی بیستویەک لەبەردەم ئەرکێکی سیاسی و فکری و ئەخلاقیی گەورەدان و ناچارن وەڵام بدەنەوە بەدەیان پرسیار وکێشەی سەردەم یا کێشەکانی پەیوەندیدار بە مێژوی کۆمۆنیزمەوە ئەگینا پرۆسەی پەراوێزبونیان بەردەوام ئەبێت. ئایا ئەوان بڕوایان بە هەڵبژاردنی ئازاد هەیە یان نا ؟ فەلسەفەی پلۆرالیزمیان قەبووڵە؟ لەسەر دیموکراسی چی ئەڵێن ؟ چۆن ئەڕواننە مەسەلەی مافی مرۆڤ ؟ ئایا بەکارهێنانی کارتی مافی مرۆڤ لێرە و لەوێ لەلایەن غەرب و ئەمریکاوە بۆ مەرامی سیاسی ئەتوانێ ببێت بە بیانوویەک بۆ سوکایەتی و کایەکردن بەبایەخی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە؟ ئایا تەنیا کەمپەینکردن لە دژی شەڕ، هێرشی سەرمایەداری بۆسەر مافەکانی کرێکاران، تەسکردنەوەی بوارەکانی ماف و ئازادیەر گشتیەکان ، پەرەسەندنی ڕاستڕەوەی یا وتنەوەی قەوانی ” ئەزمەی سەرمایەداری ” … تاد، ئەتوانێت کۆمۆنیزم لەو گۆشەگیری و پەراویزکەوتویی و بێئایندەییە ڕزگار بکات ؟ ئایا تەنها بەوەندە ئەستۆیان پاک ئەبێتەوە بڵێن تاقیکردنەوەکانی سۆڤیەت، چین ، کوبا، ڤێتنام ، ئەوروپای شەرقی ، و …..، تاد کۆمۆنیست نەبوون و ئەوانە ناوزەد کرێن بە لادان و پیادەنەکردنی دروستی مارکسیزم ؟ ئایا دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی مارکسیزم بووە یا ” بدعە ” یەکی ستالین و ماو یا ئەنوەر خۆجە و هۆنیکەر بووە؟ تا ئێستای بەشەجۆراوجۆرەکانی کۆمۆنیزم لە جیهان و ناوچەکەی ئێمەدا ( ترۆتسکیستەکان ، چەپی نوێ ، مارکسیە ڕادیکالەکان ، لایەنگرانی ئەنتەرناسیونالیزمی چوار ، کۆمۆنیزمی کرێکاریی ئێران …تاد ) وەڵامێکی ڕون بەوانە و بەدەیان پرسیاری تری چارەنووسساز نادەنەوە کە یەخەیان گرتوون و دەیان ساڵە تەپاون بەسەریەکدا و ئوباڵی خۆیان بەوە پاک ئەکەنەوە کە ئەوڕەوتە فکری و سیاسیانەی تا ئێستا و دەولەتانی بلۆکی سۆڤیەت و سەرجەم نیزامە سۆسیالیستەکانی تا ئەمڕۆی جیهان هیچیان نوێنەرایەتیی میراتی مارکس و لینین ناکەن و تەنیا ڕێگەش گەڕانەوەیە بۆسەر تیۆری و ڕێنماییەکانی ئەوان.
گەر ١٠٠ مێژووی ١٠٠ ساڵی رابووردووی کوردستان ( عێراق ) بەهەمان پێودانگ تاوتوێ بکەین ئەگەینە ئەنجام و دەسکەوتێکی چوونیەک.

بەدوای شەڕی جیهانی یەکەمدا سەرمایەداری وەکوو فەرماسیۆنێکی ئابووری ، زیاتر لەدەرەوە و بەڕادەی یەکەم لەڕێی داگیرکردنی عێراق لەلایەن بەریتانیا و لکاندنی بازاڕی ئابوری و بازرگانیی ئەم ولاتەوە بە بازاڕی سەرمایەی جیهانی ، پاشانیش لەڕێگەی ئەو گەشە ئابوریەوە کە ڕوئەکاتە ووڵات ، چەکەرەئەکات و کوردستانیش ڕائەکێشرێتە ناو ئەو گۆڕانکاریانەی کە دینەپێش. ئەوانە سەرەتای ئاڵوگۆڕێکی ڕادیکالبوون لە پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردستاندا.
لە کۆتایی سیەکانی سەدەی پیشودا ناسیونالیزم و کۆمۆنیزم لەکوردستانی عێراقدا نەشونمائەکەن. ئەم قۆناغە هاوکات ئەبێت لەگەڵ هەڵچونی خێرای نازیەت و فاشیەت لە ئیتالیا و ئەڵمانیا کە ڕەنگدانەوەیان لە عێراقدا زۆر ئەبێت و وجگە لەوەی کە توێژاڵێکی سیاسی ناسینالیزمی عەرەبی لە عێراقدا ئەکەونە ژێر هەیمەنەی فاشیەتەوە بەڵام شیوعیەکانی عێراق زیرەکانە ئەکەونە گەڕ بۆ هەڵخراندنی بیروڕای گشتی کۆمەڵگای عێراق و کوردستان بە ئاراستەی پەیڕەوی لە سیاسەتی هاوپەیمانان واتە سۆڤیەت و بەریتانیا لە دژی دەوڵەتانی میحوەر واتە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و هاوپەیمانەکانیان کە لە ١٩٣٩ – ١٩٤٤ هەمو جیهان ئەبێت بە مۆڵگەی شەڕی جیهانی ئەم ٢ قوتبە.

گەشەی شیوعیەت و مارکسیزم لەم قۆناغە لەکوردستاندا ، لەسایەی نەبونی سونەتەکانی ململانێی فکری و سیاسیی دیموکراتیک و عەقلیەتی جدلی بیروباوەڕەکان ، فەزای گشتیی ئازادیی دەربڕین و گفتوگۆی ئازاد و هەڵبژاردنی ئازادانەی بیروباوەڕ و جدلی نێوان ڕەوتە فکریەکان بەتووندی ئەخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە و بەئاراستەی هەیمەنە وکپکردنی دەنگی جیاواز کارئەکات تا ڕادەی تەخوین و تەکفیری سیاسی وفکری و تێرمەکانی “وردەبورژوا ‘ و ” کۆنەپەرست ” و ” فاشیست ” بەکاردەهێنن بۆ ناوزەدکردنی نەیارانی سیاسی و فکریان. لەو قۆناغەدا هەردو باڵی شیوعیەت و ناسیونالیزمی کوردی ژیانی سیاسی و فەزای فکری داگیر ئەکەن و لەقاڵبی ئەدەن و بەتوندی ئەیخەنە ژێرگوشارەوە ئیتر هەر زۆر زوو جدلی ناو بزوتنەوە سیاسی و ڕەوتە فکریەکان قاڵبێکی ڕادیکال و توندوتیژ وەرئەگرێ و ڕێچکەی ئازادی بیروباوەڕ و پلمیکی ئازاد تیایدا بزر ئەبێت.

کوردستان لە سەردەمی پاشایەتیدا بارودۆخیکی چونیەکی هەبو لەگەڵ باقی عێراقدا. داخوازی و شیعاری سیاسی و ئامانجی خەڵک یەک بو. هەمو وڵاتەکە لەلایەن ڕژیمێکەوە بەڕێوە ئەبرا کە دەسنیشاندە و جێپەسەندی بەریتانیا بو و بەجەندین پەیماننامەی زیللەت ئاوەر بەسترابۆوە بە بەریتانیاوە. جگە لەوە ناسیونالیزمی کورد پایگایەکی سیاسیی بەهێزی لەناو خەڵکدا نەبو. بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بەهێز لەکوردستانیشدا وەکو باقی عێراق لەئارادابو کە زیاتر بزوتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی دیموکراتی بو. ئەم بزوتنەوەیە لەلایەن حیزبی شیوعیەوە ڕابەری ئەکرا و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو مەددە ئازادیخوازە چەپیە ئەوپەڕی هەوڵی ئەدا کە بۆیەی چەپی وپێشکەوتنخوازی بدا لە سیاسەتەکانی.

حیزبی شیوعیی عێراق لەقۆناغی ڕابەریی فەهد و سەلام عادلدا حیزبێک نەبو خۆی لەناو قاڵبە فکری و سیاسیە تەسەکەکانی مارکسیزمی کلاسیکدا قەتیس بکات. ئەوان عەقلانی تر و بەشێوازێکی سیاسیی باڵاتر ئەیانڕوانیە مەیدانەکانی خەباتی سیاسی ونەدەبون بە ئەسیری تێزی خەباتی چینایەتی و هیچی تر. بزوتنەوە واقیعیە کۆمەڵایەتیەکانی ئەوڕۆژگارەی خۆیان پیکەوە گرێئەدا بۆ دەرهێنانیان لە بزوتنەوەیەکی سەرتاسەریدا. بزوتنەوەی جوتیاران لەپێناوی زەوی ، بزوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک بەکرێکارانیشەوە بۆ بژیوی ڕۆژانە و خۆشگوزەرانی ، بزوتنەوەی دژ بە ڕژیمی پاشایەتی و پەیماننامە زەلیلەکانی لەگەڵ بەریتانیا، بزوتنەوەی ژنان و قوتابیان و لاوان و هەمو ناڕەزایەتی و جموجۆڵەکانی تری کۆمەڵگا و چاوەڕوانی ئەو وەهمە نەبون کە چینی کرێکار ببێت بەفریشتەی نەجات و هەمو کۆمەڵگا و وڵات ڕزگار بکات.
چەپ لەم قۆناغەدا کە حیزبی شیوعی نوێنەرایەتی ئەکرد ڕەوتێکی واقیعیی دانەبڕاو لە کۆمەڵگا بو. بە عەینەکی ئایدیۆلۆجی نەیدەڕوانیە جموجۆڵ و کێشەکانی کۆمەڵ و ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی بۆیەش ببو بە هێزی سیاسیی سەرەکی گۆڕەپانی وڵات.
ئەم بزوتنەوەیە لەو قۆناغەدا بێئەوەی شیعاری قەبە و گران هەڵگرێت ناسیونالیزمی کورد و عەرەبی خستبوۆە پەراوێزەوە.

لەنیوەی دوەمی حەفتاکانەوە ڕەوتێکی چەپی نوێ لەکوردستاندا سەرهەڵئەدات کە کۆمەڵەی مارکسی – لینینی کوردستان نوێنەرایەتی و سیمبولیەتی. ئەم ڕەوتە لەجەرگەی بنبەستی حیزبی شیوعی و شکستی بزوتنەوەی ناسیونالیستی پارتی و بزوتنەوەی چەکداری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا زۆر خێرا گەشە ئەکا و لەماوەیەکی کەمدا ئەبێ بە هێزی یەکەمی گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و چەکداری لەدژی ڕژیمی بەعس.

ئەم ڕەوتە گەرچی خۆی بە هێزێکی مارکسی – لینینی دەناساند بەڵام ڕیکخراوێک بو کە پێی لەناو بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتی و سیاسیی خەڵکی کوردستان و مقاوەمەتی ئەوان لە دژی سیاسەتە شۆفینیەکانی ڕژیم و باڵی ناسیونالیستی کورددا قایم کردبوو.
کۆمەڵە هێزێکی چەپی و نیشتیمانیی ئازادیخواز بوو کە لەهەمو بوارەکانی کۆمەڵی کوردستانی ئەوکاتەدا تەشەنەی کرد. ئەم ڕێکخراوە ڕوانگە و پراتیکێکی زۆر داینامیکی پەیڕەو دەکرد سەبارەت بە مەیدانەکانی خەبات . ئەو وەکو ڕێکخراوێکی مارکسی نەدەهات چاوەڕوانی ئەوە بکات کەی بزووتنەوەی کریکاری دێتە سەر شانۆی سیاسەت تا ئەم ڕابەری بکات. کۆمەڵە نەبزی دڵی کۆمەڵگای ئەگرت و لەناو زۆربەی چین و توێژەکانی کوردستاندا نفوزی گەورەی پەیداکرد.

خۆ ئەسیر کردن لەناو ڕیتۆریکی خەباتێ چینایەتی و بە دیاریکراوتر لەناو قەفەزی مەقولەی خەباتی چینی کرێکار لەدژی چینی سەرمایەدار سەرچاوەی ئەو سیاسەتە پاسیفیستی و نەزۆکانەن کە چەپی ئەمڕۆی کوردستان وبەدیاریکراویش کۆمۆنیستەکان دەرگیری بوون. ئەو پێداگریە لەسەر ئەولەویەتی ڕۆڵی بزوتنەوەیەک کە لە دنیای واقیعدا بروزێکی ئەوتۆی نیە یانی بێدەنگە کردن لەسەر ڕەوەند و شەڕێکی ڕاستەقینە کە لە کوردستاندا زۆر بە تووندی لەئارادایە. ئەمڕۆ چی لەوە گومڕاکەر ترە کە تۆ لەبەرانبەر دەسەڵاتدارەتیەکدا کە تەڕ و وشکی وڵات بەتاڵان ئەبات و دەیان ملیاردێری حیزبی تیا پەیدابوە بێیت و بەناوی کۆمۆنیزمەوە بڵێیت سەرمایەداری سەرچاوەی کێشەکانی ئەم وڵاتەیە وهەموو کێشەکانی ئەم ووڵاتە لە ڕێی چینی کرێکارەوە چارەئەبێت و تەنها ئەو ئەتوانێت وەکو پاڵەوانی ڕزگاری ووڵات دەرکەوێت؟ ئەوە سیاسەتی هیچ نەکردنە بەناوێکی زۆر قەبە و ڕادیکالەوە. لە کوردستانی ئەمڕۆدا دەیان مەیدانی خەباتی سیاسی و ئابوری درێژەیان هەیە و ئەوەی کە تیایدا چالاک نیە چینی کرێکارە و دەلیلی ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ فاکتەری زۆر بنەڕەتیی ئابووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی لەم وڵاتەدا ئیتر دانیشتن و چاوەڕوانی بەدیار هاتنی فریشتەیەکی ڕزگاریبەخشی وەهمی کە خۆی ئەو حسابە لەسەر تواناکانی خۆی ناکات لەخۆشباوەڕی زیاتر هیچی لێ شین نابێت. ئەبێ خاوەنەکانی ئەو تێزە نیشانمان بدەن کامانەن بەرەکانی شەڕی فیعلیی ئەو چینە ؟ ڕێکخراوبونی چۆن و لە فۆرمێکدا بەرجەستە بۆتەوە؟ پلاتفۆرمی سیاسیی ئەو چین و بزوتنەوەیە کامەیە؟ ڕابەران و قسەکەرانی کێن ؟ دەرکەوتنی خەباتەکەی و بزوتنەوەکەی بە چی شێوازێکە؟ قورسایی لە تەرازوی هێزدا چیە؟ سیاسەتی ئەم هێزە لەسەر کێشە ڕۆژانەکان و دەرگیریە ڕاستەقینەکانی ئەو هەموو توێژ و جەماوەرە فراوانەی کوردستاندا لەگەڵ دەسەڵات و حیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتیدا چیە؟ لەسەر دەها کێشەی وەکو مادەی ١٤٠ و ڕیفراندۆم و دزینی سامانی نیشتیمانی و پەیوەندی بەغدا و هەریم و دەیان گیروگرفت و ململانێ و دەرگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەیان پرسیار و ئیشکالیاتی فکری تردا ئەو بزوتنەوە کرێکاریە چی نیشانی خەڵک ئەدات و چ ئاسۆیەک ئەخاتە بەردەم وڵاتێک کە لە لیواری داڕوخانی گشتیدایە؟
هەڵگرانی تێزی خەباتی چینایەتی بریتین لە ڕاکردوان لە بەرەکانی خەباتی فیعلی و پیاهەڵگوتن بە خەباتێکی زیهنی و فەرەزی و هیچی تر و کرێکار و زەحمەتکێشی ئەو ووڵاتەش بێخەبەرترین بەشی کۆمەڵن لەو هەموو ریتۆریک و نازناوانەی لەوان نراون.
هەڵگرانی ئەو دیدگایە دابڕاوترین لایەنی سیاسیین لە واقیعی کوردستان و کەمترین کاریگەریان بەسەر ڕەوتی ڕوداوەکانەوە هەیە و دەسەڵاتیش پێیخۆشە هەمو نەیارەکانی لەهەمان قیافەت و بچمدا دەرکەون .


درێژەی هەیە ……




بیری ماركس دەكەم … كارا فاتيح

1- ماركس دەیگووت: لە بنچینە دا پەیوەندییە مەتریالییەكانی ناو كۆمەڵگا، شێوەی بیركردنەوەمان دیاری دەكەن، ئەو پێی وا بوو ئەو پەیوەندییە مەتریالییانەش ڕۆڵی سەرەكییان لە گەشەكردنی مێژوو دا هەیە.

ئێستا دەبینم پەیوەندییە ماتەریالییەكانی كۆمەڵگای كوردی، خۆرسك نیین، چالاكیی ناوەكییان سستە، ئاراستەكراون، دواكەوتوون، لە بەر ئەوە بیركردنەوەمان، لە پاش، كۆڵ، وێرانە و، لە ئاست واقیعە جیاجیاكاندا بەزیوە.
2- ماركس دەیگووت: گۆڕانكارییە ماتەریالییەكان، پەیوەندییە ڕۆحییەكان بەرەو دۆخی تر و ئاستی تر دەبەن.

ئێستا دەبینین لە بەر ئەوەی گۆڕانكارییە ماتەریالییەكانی ئێمە، ناتەندرووست، ساختە، نازانستی و نامرۆیی بوون، بۆیە پەیوەندییە ڕۆحییەكانمان، بیمار، ماندوو، بەرەو ئەو دەچن هەپروون بە هەپروون بن.

3- ماركس دەیگووت: سەرخانی كۆمەڵگا، ڕەنگدانەوەی ژێرخانەكەیەتی. ئەو بە پەیوەندییە مەتریالی و ئابوورییەكانی دەگووت ژێرخانی كۆمەڵگا، جۆری بیركردنەوەی مرۆڤی لە یاسا و ئایین و مۆراڵ و هونەر و فەلسەفە و زانست.. هتد بە سەرخانی كۆمەڵگای دانا بوو، ماركس پێی وابوو پەیوەندییە مەتریالییەكان بیركردنەوەی كۆمەڵگایان لە سەر بونیاد نراوە.

ئێستا سەرخانی ئێمەی كورد، لە وێنە ئایین، هونەر، فەلسەفە، زانست، مۆراڵ، ئەدەب… هتد، شەل و ئیفلیج و نابینایە، بڵێی ماركس ڕاست نەكات، ئەویش بۆ ئەو ژێرخانە ئیفلیج و نابینایە نەگەڕێتەوە كە گوزارشتە لە پەیوەندییە مەتریالی و ئابوورییەكانی ئێمە.

4- ماركس دەیگووت: شێوازی بەرهەمهێنانی كۆمەڵگا، شێوەی بیركردنەوەی سیاسی ئایدیۆلۆژیی ئەو كۆمەڵگایە دیاری دەكات.

ناهەق نییە بیركردنەوەی سیاسی و ئایدۆلۆژیی ئێمە هێندە دەردەدارە، باشە كوا شێوازی بەرهەمهێنان لە كۆمەڵگای ئێمەدا.

5- ماركس دەیگووت: بەزۆریی چینی دەسەڵاتداری كۆمەڵگا پێوەرەكانی مۆراڵ دەستنیشان دەكات، چونكە پێكهاتەی مێژوو ململانێی چینەكانە، لەم مێژوە دا دەسەڵاتدار خاوەنی ئامێری بەرهەمهێنانە.

باشە ئەوە نییە هەموومان حەزمان لە شێوەی ژیان و حەزی دەركەوتن و گەندەڵی و زوو دەوڵەمەندبوون و قسەكردن و خۆگۆڕین و ڤێللا و سەیارەكانی چینی دەسەڵاتدارانە.

6- ماركس دەیگووت: شێوەی كار لە سەر ئاگایی كاریگەریی هەیە و ئاگاییش ڕەنگدانەوەی خۆی لە سەر شێوەی كار هەیە.
بەڵام ئەوەتا ئێمە بە پێوەری سەعاتی دەوامكردنەكانمان نا، بەڵكو بە پێوەری بەرهەم تەواو تەواو بێكارین، بێكاریین بۆیە ئاگاییمان وڕ و تەمبەڵ بوە. ماركس ئەوەی لە هیگڵەوە وەرگرتبوو، كە كاركردن بە هەموو نایەكسانییەكانییشەوە هەر پۆزەتیڤە، چونكە بوونی مرۆڤی لە سەر بەندە، ئەوەتا ئێمەیش لەم بێكارییە (بێ بەرهەمییە) دا دوور نییە بڵێین بوونمان وەك مرۆڤ لە قەیران\ مەترسییدایە.

7- ماركس دەیگووت: لە كۆمەڵگای سەرمایەداریدا كرێكار بۆ خۆی كار ناكات، واتە كارەكەی دەبێتە شتێك كە لە دەرەوەی حەز و ویست و خەون و ئامانجی خۆی، ئەمەیشی بە تەعبیری هیگڵی بە نامۆبوون لە كار تەفسیر دەكرد، كە دەبوە هۆی نامۆبوونی كرێكار لە خۆیشی و هەقیقەتی مرۆڤ بوونی خۆی دەكەوتە ژێر پرسیارەوە.
ئەوا دەبینین ئێمەیش بۆ خۆمان كار\دەوام ناكەین، حەز و ویست و خەون و ئامانجمان لە پرۆسیسی كار\دەوام دا ناخەینە گەڕ، ئێمەیش بە فێربوون لە ماركس و بە تەعبیری هیگڵی بە كار\دەوام نامۆین و ئەم نامۆبوونەیش لە خۆمان نامۆمان دەكات و لەوێوەیشەوە ئێستا هەقیقەتی مرۆڤ بوونیشمان لە ژێر پرسیاردایە…




ڕیفۆرم یان شۆڕش ….. نووسینی: کریس هێجز … وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

کریس هێجز ئەم وتارەی لەسەر سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ “رۆزا لوکسمبۆرگ” لە یانەی فۆرمی چەپ لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا پێشکەشکرد.
———————————-

شەوی 15/1/1919 کۆمەڵێک چەکداری فریکۆرپس کە گروپێك بوون لە کۆنە سەربازە راستڕەوەکانی جەنگی جیهانی یەکەم درووستکرابوو (لەلایەن سۆسیال دیموکراتەکانەوە)، بە پەلەپروزکە ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگی تەمەن ٥٠ سالەیان گرت، کە ژنێکی بەباڵا بچکۆلە بوو کەمێك بە نەرمی دەشەلی، بردیان و گەیاندیانە ئوتێلی ئیدن لە بەرلین، کە بنکەی سەرەکی فیرقەی پاسەوانە ئەسپسوارەکانی ( فریکۆرپسی سۆسیال دیموکراتەکان) بوو.
دوای ئەوەی بردیانە ژورێکی ئۆفیسی نهۆمی سەرەوە کاپتن ڤالدیمار پابست رووی تێکرد و لێی پرسی:” تۆی خانمی ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگ؟”
لە وەڵامدا بە نەرمییەوە وتی: “تۆ خۆت بڕیار بدە.”
ئەویش وتی:”بەپێی وێنەکان بێت تۆ ئەویت.”
ئەمیش بە ئارامییەوە وتی:”چۆن دەڵێیت با وابێت.”
پابست پێی وتبوو کە دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی مۆبییت (لە بەرلین)، بەڵام لە ڕێگای چونە دەرەوەیان لە ئوتێلەکە خەڵکێکی زۆر وەستابوون بە قەرەباڵخی و تـێکەڵ و پێکەڵی گردببونەوە و تێکڕا بەرامبەر رۆزا هاواریان دەکرد و جنێویان پێدەدا وەك “ئەی لەش فرۆش”، هاوکات لەگەڵ هاوارو هوتاف و هوها پێکەوە تفیان لێدەکرد.
سەربازێک بەناوی ئۆتۆ رونجی 50 مارکی بەرزکردەوە کە بیدات بۆ ئەوەی یەکەم کەس بێت لە رۆزا بدات و هاواری کرد: ” بە زیندویی لێرە ناچێتە دەرەوە”، ئا لەو کاتەدا بوو بەقۆناغی چەکەکەی کێشای بە پشتی سەری ڕۆزادا و بەدەما خستی و خوێن بەدەم و لوتیدا فیچقەی کرد.
ڕۆنجی بۆ جاری دووەم پێیدا کێشایەوە هەتاوەکی کەسێکی دیکە بەردەمی گرت و وتی:” ئەوەندەی بەسە”.

سەربازەکان ڕۆزایان بەکێشکرد بۆ لای ئوتومبیلێکی خۆیان کە چاوەڕێی هاتنیانی دەکرد.
تاکێك لە پێڵاوەکانی رۆزا لەو کاتەدا لە دوای جەستەی بەجێما، یەکێك لە سەربازەکەکان جارێکی دیکە لە کاتی بەکێشکردنیدا لێیدا.
کاتێك ئوتومبیلەکە بە خێرایی دوور کەوتەوە، نەقیب کورت ڤۆگیڵ دەمانچەکەی بەرزکردەوە و لەسەری رۆزا خاڵی کردەوە.
سەربازەکان لاشەکەی ڕۆزایان فڕێدایە ناو ئاوی نۆکەندی لاندڤێڕ.
کارڵ لیبکنیخت، ئەو کەسەی کە بڕوای بە ڕۆزا هێنابوو بەشداری راپەڕینەکە بکات، چەند ساتێک بەر لە رۆزا کوژرا بوو.
لیکبنیخت ئەو کەسە بوو کە بڕوای بە رۆزا هێنا بچێتە ناو شۆڕشەکەوە، هەرچەندە رۆزا بە گومان بوو چونکە دەیزانی راپەڕینەکە سەرکەوتوو نابێت بەڵام چووە ناوی و ئیتر هەردووکیان بەوشێوەیە کوژران و راپەڕینی سپارتاکۆسیەکان (چەپە سۆسیالیستە شۆرشگێرەکان لە ئەڵمانیا) سەرکوتکراو فاشیزم لە ئەڵمانیا لە دایك بوو.
بکوژەکانی ئەو دوو شۆرشگێرە لەئەڵمانیا هەروەکو پۆلیسەکانی ئێرە کە چۆن لە شەقامەکانی شارەکانی ئەمریکا خەڵكانی بە رەنگ (رەش پست و ئەوانەی سپی نین) دەکوژن ، هەروەکو ئەم پۆلیسانەی ئێرە ئەو بکوژانەی ئەوێش لە ئەڵمانیا دادگایی کران، بەڵام دادگا تەنیا هۆشیاری پێدان چونکە دەوڵەت (دەوڵەتی ئەو کاتەی ئەڵمانیا) هیچ مەبەستی نەبوو بکوژەکان سزا بدات چونکە بکوژەکان بە کوشتنی رۆزا و لیکبنیخت ئەو کارەیانکردبوو کە دەوڵەت خوازیاربوو بیکەن.

ئەوە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا بوو کە هەستا بە درووستکردنی فریکۆرپس، کە دواتربووە هەوێنی درووستبوونی پارتی نازی.
ئەم هێزە چەکدارە میلیشیایە و سوپا هەردووکیان بەکارهێنران بۆ سەرکوتکردنی هەموو ئەو ناڕەزایەتیانەی لەلایەن بزوتنەوەی چەپەوە ڕێکدەخران و بە مەترسی بۆ سەر خۆیان دەیانبینی. (سۆسیال دیموکراتەکان بە باڵی راستی ئەڵمانەکان لەم قۆناغە دەناسرێن، چەپ لێرە مانای سۆسیالیستە شۆرشگێرەکانی رێکخراوی سۆسیالیستە سپارتاکۆسیەکانە).
کوشتنی ڕۆزا ئەوپەڕی دڵسۆزی نوخبەی لیبڕاڵی دەرخست بۆ کۆمەڵگەی سەرمایەداری کە رووبەروی مەترستی ببوەوە لەلایەن چەپەکانەوە.
ئەو کاتەی سۆسیالیزم لە شەقامەکاندا خۆی نمایش دەکرد ئەو نوخبەیە ئامادەبوو هەموو کاتێکیش ئامادەیە بۆ دروستکردنی بەرە لەگەڵ توخمە هەرە دواکەوتوەکانی کۆمەڵگەدا بۆ سەرکوتکردنی ئامانجەکانی چینی کرێکار و (بزووتنەوەکانی خەڵك).

لیبڕاڵیزم، کە ڕۆزا شیاوترین پیناسەی بۆکردوە و و وەک “ئۆپۆرتۆنیزم ” (هەلپەرستخواز) ناساندی، بەشێکی دانەبڕاوی سیستەمی سەرمایەداریە.
هەرکاتێک جەماوەری خەڵك بەرەو وچان دەچن لە خەبات و تێکۆشان ، لیبڕالیزم دەست دەکات بە رەخنەگرتنی زێدەڕۆییەکانی سەرمایەداری، بەڵام وەک رۆزا باسی لێوەکردوە سەرمایەداری دۆژمنێکە هەرگیز ناکرێت هێرشەکانی نەرم بکرێتەوە.
سەرمایەداری دەست دەبات بۆ ریفۆرمی لیبڕالەکان بۆ هێورکردنەوەی نارەزایەتییەکان، ئەو کاتەش کۆمەڵگە ئارام دەبێتەوە، ئیتر دووبارە کار لەسەر دوا ڕێڕەوی خۆی بەرەو سەرمایەداری دەکات، کە بە کۆیلەکردنی کرێکارانە.

خەباتی کرێکارانی ئەمریکا لە سەدەی ڕابردوودا تەواو درووستی بۆچونەکانی ڕۆزا دەسەلمێنێت.
سیاسەت وکەلتور و دەزگا دادوەریەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەموویان کار بۆ پاراستنی مافەکانی موڵکدارێتی تایبەتی دەکەن.
هەر وەکو ئادەم سیمس (بیرمەندی سەرمایەداری) پێناسەی کردووە: “دامەزراندنی حکومەتی مەدەنیە بۆ پاراستنی ئارامی بۆ مۆڵکدارێتی تایبەت. لە ڕاستیدا بەرگریکردنە لە دەوڵەمەندەکان بەرامبەر هەژاران، یان ئەوانەی خاوەنی چەند بەشێك موڵکن لە بەرامبەر ئەوانەی بێ موڵکن”.
سیستەمی سەرمایەداری هەر لەسەرەتاوە ئەم یارییەی کردووە، هەر بۆیە بۆچونەکانی رۆزا زۆر گرنگن ، هەروەکو چۆن کۆمپانیا گەورەکان ئێستا بەتەواوی لە هەموو کۆتوبەندێك ئازادبوون لە ئاستی ئابوری جیهاندا، بەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشەوە، کە ئێستا زیاتر لە سیستەمی سەرمایەداریەوە بووە بە فۆرمێکی زێدە بێڕەحمی دەرەبەگایەتیەکی نوێ (نوێ فیوداڵیزم).
لە سیستەمێکی لەوشێوەیەدا،(کە ئەمریکا بەڕێوەی دەبات) کاری کرێگرتە بە پێی یاسا دەستنیشان ناکرێت بەڵکو بە پێی پێویستیەکانی بازاڕ دەستنیشان دەکرێت.
ئەوە بازاڕە کرێکار بە چۆکدا دێنێت لە پێناو قازانجی بازاڕی جیهانی و ئەم خواستە بۆ قازانج هەرگیز لە رێگای یاسا و بە یاسایکردنەوە چارەسەرناکرێت.
دیموکراسی لەم سەردەمەی سەرمایەداریدا بەشێوەیەکی یاسایی گۆڕاوە بۆ سیستەمێکی بەرتیل وەرگرتن .

هەموو دامودەزگا حکومیەکان لەگەڵ دادگا و سیستەمەکانی خۆشگوزەرانی کات بەسەربردنی خەڵك و دەزگاکانی هەواڵ هەموو لەلایەن دەزگا ئابوریەکانی کۆمپانیا گەورەکانەوە بەڕێوە دەبرێن.
سیاسەتەکانی هەڵبژاردن تەنها نمایشکردنی بوکەڵەکانە، واڵ ستریت (ناوەندی بازاڕی سەرمایەداری ئەمریکا) یان سوپا هەرکامیان بێت، ئینجا دۆناڵد ترەمپ یان کلینتۆن، هەریەك لەوان (لەو بوکەڵانە) لەو نمایشەدا دەیبەنەوە.

ڕۆزا دەڵێت:”سەرمایەی کەڵەکەبوو بۆ جوڵەی خۆی پێویستی بە شوێنێك هەیە سەرمایەی تێدا نەبێت. سیستەمی سەرمایەداری تائەوکاتە دەتوانێ بەردەوامبێت کە زەمینەی جوڵەکرددنی لەو شوێنانە هەبێت.”
سەرمایەداری لە جیهاندا دەگەڕێت بۆ قۆرخکردنی کاری هەرزانی کرێکارانی ناڕێکخراو هاوکات سامانی سروشتی بۆ قازانجی خۆی تا کردنی سروشت بە زبڵدان بەفیڕۆ دەدات.
نوخبە خۆجێیەکانی ئەو شوێنانەش (ئەو وڵاتانەی بە تاڵان دەبرێن) دەکڕدرێن یان لادەبرێن بە ئارەزووی سیستەمەکە خۆی، بەمەش رێگری دەکات لەوەی ئەو وڵاتانەی خەریکە لە گەشکەردندان نەگەن بە قۆناغی پشت بەخۆبەستنیان.

لە هەمانکاتدا، کرێکار لە وڵاتە پیشەسازیەکاندا ناچارکراون بە کاری قورس و بێبەشن لە کرێی شیاو و بیمەی تەندروستی و پارێزبەندی یاسایی، بۆیە لە پێناوی ژیان و گوزەران ناچارکراون بەوەرگرتنی قەرز لە بانکەکان، ئەو قەرزەش بە قازانجی دەوڵەمەندە جیهانیەکان دەشکێتەو (کە خاوەنی بانکە جیهانیەکانن).
رۆزا پێشبینی ئەوەی دەکرد کە ئابوری لەسەر بنەمای قەرزکردن لەگەڵ خۆیدا زنجیرەیەك قەیرانی بچوکی یەك لەدوای یەك بەرەوە قەیرانی ئابوری نارێك دەبات، هەروەك ڕوویدا لە سەرەتای ئەم سەدەی بیست و یەكە لە ئەمریکا، وەک قەیرانە سەرەتایەکانی بازاڕی ئینتەرنێت لە سالێ 2000 و دواتر توانەوەی بازاڕ بەتەواوەتی لە سالی 2008دا.

لێرەش بەدواوە بەرەو قەیرانێکی دیکە دەڕۆین و لە کۆتایدا ئەنجام هەر کۆیلەبوون و خزمەتکاری ئاغاکانە جا چی لێرە (لە ئەمریکا) یان لە وڵاتانی دەرەوە بێت.
تێگەشتنێکی تری گرنگی رۆزا دەربارەی ئەوانەی خۆیان قەتیس کردوە لە ناو خولەکانی هەڵبژاردندا ئەوەیە کە هەڵبژاردنی ناو سەندیکا کرێکاریەکان وەک پرۆسەیەکی هۆشیارکردنەوە کار دەکات لەناو سیستمی سەرمایەداری، بەڵام ئەو هەڵبژاردنەی سەندیکا کرێکاریانەش کە خۆیان تەڵاقدا لەگەڵ “هۆشیاری شۆرشگێرانەی سۆسیالیستی” بۆ تەواو ریشەکێشکردنی سیستەمی سەرمایەداری، ئیتر رۆزا وەک “کرێکاری سیسیفوس” ناویبردن. (سیسیفوس لە ئەفسانەی یۆنانی دێریندا کارەکتەرێکە کە بەهۆی ناڕێکی کارەکانیەوە خوداوەند وەک سزا تۆپێکی پێدەدات بیباتە سەر شاخێك و تۆپەکە کە دەگاتە سەر لوتکەی شاخەکە خل دەبێتەوە خواروە و دیسان دەیباتەوە سەرەوە و ژیانی سیفوسیس وەك ئەشکەنجە لەو خولانەوەیەدا سوڕدەخوات، میتۆلۆژیاکە لە ئەدەبیتای سەدەی بیستەم زۆر بەکار هاتەوە دیارترینیان دەقێکی ئەلبیرت کامۆ یە بە بەناوی داستانی سیسیفوس).

ئێمە کە باس لە پێکهێنانی بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵ دەکەین کە بێتە مەیدان وەك هێزی سێهەم، دەبێت ئەوە بزانین ئەمە بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات نییە لە ئێستادا چونکە گرتنی دەسەڵات لە باشترین کاتدا دەبێ لە ئێستاوە تا دە ساڵی دیکە کاری بۆ بکرێت، هەروەك ڕۆزا بە بیرمان دێنێتەوە کە “شۆڕش کاتی دەوێت”.
بێرنی ساندەرس (بەربێژریی دیموکراتەکانی ئەمریکا کە لەگەڵ هیلاری کلینتۆن لە پێشبڕکێدان بۆ بوون بە کاندینی پارتەکە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا)، خۆی و لایەنگرەکانی وەك نەعامە سەری خۆیان خستۆتە ناو لم و خۆیان دەدزنەوە لەوەی ئەمریکا وەکو هێزێکی ئیمپریالیستی رەخنە بکەن.
باسێکی رۆزا هەیە کە بەسەریاندا تێپەڕیوە ئەویش کە پێی وابوو سۆسیالیزم و ئیمپریالیزم بەیەکتر ناتەبان و ئیمپریالیزم نەک تەنها ئامێری جەنگە، بەڵکو سەرمایەدارێکی جیهانیە کە خاوەنی گەورەترین بازاڕی چەك و ئایدۆلۆژیایەکی ژەهراویە، کە رایت ماکدۆناڵد وەک “ئالودە بە جەنگی بەردەوام” پێناسەی ئەم ئیمپریالیزمەی کردووە و ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی سۆسیالیزم مەحاڵبێت.

نەتەوەییەکان، بە ناوی ئاسایشی نەتەوەییەوە ئێستا داوای کەمکردنەوەی ئازادییە مەدەنیەکان دەکات و ئۆپۆزسیۆن بە خیانەت دەزانێت، ئەمەش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆکاری هاتنەئارای – مەرکەزیەت (سەنتڕالیزمی) دەسەڵات کە دەرەنجامەکەی هێزی ئیمپراتۆرییە نەک دیموکراسی.
لە جیاتی هێزێکی دیموکرات، ئیتر دیموکراسی دەبێتە گاڵتەجاڕی یان وەک ئەم بارودۆخەی ئێمەی لێدێت لەنێوان دوو لە نابوترین کەسەکانی مێژووی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی بێنە گۆرەپانەکە، وەك ئەوەی کارل مارکس وتی:” کانیدی پەرلەمانیی ئیفلئج”، یان وەك سیاسەتمەدار شەڵدن وەڵن دەڵێت:” تۆلیتاریزمی سەربەرەوخوار” کە تیایدا دیموکراسی دووڕوویەکی دەمامکدارە.
سەرمایەداری لەسەر دوو بنەمای ئاسنین یاساکانی خۆی داڕشتووە، بە دەستهێنانی قازانجی زۆر و کەمکردنەوەی تێچووی حەقدەست، ئێستاش کە سەرمایەداری پێشڕەوی کردووە لە چەسپاندنی هێز لە جیهاندا باجە مرۆیی و ژینگەییەکە بۆ بەدەستخستنی قازانج زۆر زیادی کردوە لە جاران بەوەی سەرچاوەکان زۆر کەمن لەکاتێکدامیکانیزمەکان (بە تەکنەلۆژیاوە) زۆر پێشکەوتوون.

ڕۆزا نووسیویەتی:” چەوسانەوەی کرێکار وەك پرۆسەیەکی ئابوری لەناوبردنی یان نەرمکردنەوەی لەڕێی یاساوە ناکرێت لە کۆمەڵگەی بۆرژوازیدا”. هەروەها سەبارەت بە ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتیش وتی ریفۆم ” داگیرکاری ناوەندەکانی چەوساندنەوەی سەرمایەداری نییە، بەڵکو ڕێکخستن و ڕێکوپێککردنی ئەم چەوساندنەوەیەیە بە قازانجی خودی کۆمەڵگەی سەرمایەداری.”
سەرمایەداری بۆخۆی دژی سیستەمی دیموکراسییە و ڕێگرە لەوەی کرێکاران ئامرازەکانی وەبەرهێنان بەدەستەوەبگرن یان چۆنیەتی خەرجکردنی قازانجی ئەوەی بەرهەمیان هێناوە دیاری بکەن. کرێکارانی ئەمریکا بەڕاست و چەپەوە پشتیوانی لە گرێبەستە بازرگانێکان ناکەن، پشتیوانی لە حکومەتی فیدراڵیش ناکەن کاتێك پارەیەکی زۆر دەخاتە خزمەتی ڕزگارکردنی بانکە گەورەکان و کۆمپانیا داراییەکانەوە بۆ ڕزگارکردنیان لە مایە پوچی، بەڵام گوێ بە کرێکاران نادرێت. هەتاوەکو کرێکارانی ژن و پیاویش بە زەحمەت گوێیان لێبگیرێت، کارکردن و ژیان و فۆرمەکانی کۆنتڕۆلکرندیان قورستر و توندوتیژتر دەبن لەلایەن ئەو دەوڵەتەی کە دەوڵەتی کۆمپانیاکانە.

ڕۆزا لە ناسیۆنازمیش باش تێگەشتبوو، زۆر زیاتر تێگەشتبوو لەوەی کە بەسەر لینیندا تێپەڕی، لە پێناسەکردنی ناسیۆنالیزمدا رۆزا دەڵێت” دروشمێکی پڕ لە هەرای بەتاڵی وردە بۆرجوازییە” کە کاری دابەشکردنی چینی کرێکارانی وڵاتێکە بەسەر نەتەوەی جیاوازدا، ئەمە بۆ خۆی ئامانجێکی بنەڕەتی چینی سەرمایەدارانە.
هەردوو پارتی (ئەمریکا) کۆماریەکان و دیموکراتەکان پێشبڕکێ دەکەن لەوەی کە کامیان نیشتمان پەروەرترن لەوی دیکەیان، دیارە دەزگا سەربازیەکان و ئاسایشی ناوخۆش بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و یاساوە بەربەست بۆ ئازادییە مەدەنیەکان درووست دەکەن. ئەم هەرایەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر جەماوەر وەک دەبینین چۆن فاشیزم خۆی دەنوێنێ لە خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی (دۆناڵد تەرم)دا.
وەک ئەوەی ڕۆزا ئاماژەی پێداوە ” نەتەوەپەرستی هەمیشە ئامرازێکە لەلایەن بەرەی دژە شۆڕشەوە بەکار دەهێنرێت بۆ پەرتەوازەکردنی چینی کرێکار”.
پەتای ناسیونالیزم لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم دەرکەوت، پارتە لیبڕالەکانی ئەوروپا و تەنانەت پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیاش زۆر زوو تەسلیم بە باڵی ڕاست بوون لە ژێر ناوی بەرگریکردن لە نیشتمان، لە کاتێکدا بەرەی چەپ زۆر پێش ئەوە قسەی ڕۆشنیان هەبوو لەو بارەیەوە.

ڕۆزا ئەم بەلارێدانەی وەك نیشانەی ناپاکی و مایەپوچی لیبڕاڵیزم لە سیستەمی سەرمایەداری پێناسەکرد.
ئەو کاتەی شەڕ کۆتایی هات 11 ملیۆن سەرباز لەهەردوو لای بەرەی شەڕ کوژران کە زۆربەیان لە چینی کرێکاران بوون. سەرمایەداری لە ڕێی کوشتارەوە کەڵەکەی سەرمایەکەی دەکات، هیچ قازانج و ڕەوایەتییەکی بۆ چینی کرێکار پێنییە و نانێك کە پێیداون لە لولەی چەکەکانیانەوە بووە.
ڕۆزا باوەڕی بە لینین نەبوو لەسەر نوخبەی دیسپلینی شۆڕشگێر، ئەوەی لینین پێی دەوت ڤانگارد (شۆڕشگێڕی پێشکەوتوو)، هەروەها راشکاوانە ئیدانەی بەکارهێنانی تیرۆری دەکرد وەکو ئامرازێک بۆ شۆڕش، هۆشداریشیدا بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە بڕوای بە دیموکراسییەت نەبێت هەر زوو دەگۆڕێت بۆ دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر.

ئەو باش لە لایەنەکانی جوڵەی شۆڕش تێگەشتبوو، سەبارەت بە هەڵچونی شۆرش وتی:” زۆر زەحمەتە هەر ئۆرگانێکی بزووتنەوەی پرۆلیتاریا بتوانێ پێشبینی ئەو هۆکار و هەلومەرجانە دیاری بکات کە دەبێت یان نەبێت بە هۆکاری تەقینەوەی شۆڕش.” لەبارەی ئەوانەشەوە کە لە قاڵبێکی ئایدۆلۆژیدان و لەو دۆگمەوە هەلومەرجەکان دەکەن یان لە ڕێگای هێزەوە رووداوەکان درووست دەکەن وەک ئیفلیج بوو بە ” کۆنسێپتێکی توندی میکانیکی بیرۆکرات” ئەژماری کردن.
شۆڕش لای ڕۆزا بەرهەمی خەباتی بەردەوامی جەماوەرە نەك ئەوەی بە هاندان درووست دەبێت و باش دەیزانی شۆرش قەوارەیەکی زیندووی هەیە و چوار چێوەکەی لە سەرەوە دانەڕێژراوە، بەڵکو لە ئاکامی چوونە سەرەوەی هۆشیاری لە خوارەوە دێت، ئەم هۆشیاریەش ساڵانێکی دەوێت بۆ ئەوەی درووست بێت. شۆڕشگێرەکان دەبوایە وەڵام بەو هەست و باوەرە چاوەڕواننەکراوانەی جەماوەر بدەنەوە کە لەسەردەمی شۆڕشدا تووشی دەبن.

لینین لە کاتی رابەریکردنی شۆرشی 1917ی ڕوسیادا لە زۆر کاتدا بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی شۆڕشگێر گوێڕایەڵی ئامۆژگاریەکانی ڕۆزا بوو، دەستبەرداری بەشێك لە بیرو بۆچون و دەقە ئایدۆلۆژیەکانی خۆی بوو لە پێناو وەڵامدانەوە بە پێویستییەکانی ژیانی روسەکان لەسەروبەدنی شۆڕشدا، هەروەك ڕۆبەرت لووکەر لەوبارەیەوە نووسیویەتی: “لینین سەرباری خۆی لە ناخەوە لوکسبۆرگیست بوو”.
لە کۆتاییدا جەماوەر ڕادەپەرێت بەرامبەر بەم سیستمە بەسەرچووە کە نەک تەنیا لە هۆشیاریانەوە دەبێت لەسەر شۆڕش بەڵکو وەک ئەوەی رۆزا ئاماژەی پێداوە ڕێگایەکی تر نامێنێتەوە لە بەردەم جەماوەری خەڵك.
تەقینەوەی شۆڕش تەنیا بە کارکردنی شۆرشگێڕەکان بەدی نایەت بەڵکو ئەوە داخرانی ڕێگاکانی ئەم ڕژێمە کۆنەیەیە دواجار کڵپەی پێدەدات. ڕەنگە زۆرێك لە شۆڕشەکان سەرکەوتوو نەبن، بەڵام گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆیاندا درووست دەکەن.

سەبارەت بە شۆڕشی 1905ی ڕوسیا رۆزا وتی: “هیچ ئامادەکارییەکی پێش وەخت یان پلانێك لە ئارادا نەبوو ، چونکە پارتەکان ببون بە بەشێك لە هەڵچونە جەماوەریەکان، بەدەگمەن رابەر هەبوو پەلەی نەکردبێت لە دروشمەکانیاندا، شۆڕش لەسەر داواکاری ناکرێت و ئەمە کاری پارت نییە داوا بکات. ئەرکی ئێمە لە هەموو کاتێکدا ئەوەیە ڕاشکاوانە و بێترس بدوێین بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ڕۆشنی کاریگەری هەبێت لەسەر گەل لە ساتەوەختە مێژوییەکاندا، تا بتوانرێت بانگەشەی بەرنامەی سیاسی بکرێت بۆ کارکردن و بەرزکردنەوەی ئەو دروشمانەی کە دەربڕی راستەقینەی هەلومەرجەکانن. نیگەرانی لە بارودۆخەکە و کەی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر رێچکەی خۆی بەرەو سەرەوە دەگرێت دەبێت بە دڵنیای و بە ئەمانەتەوە بۆ مێژوو بەجێبهێڵدرێت. خەڵکانێك پێیان وایە سۆسیالیزم وەک کروزانەوە وایە لە ناو دارستانێکدا، بەڵام ئەم مۆراڵەو ئەم ئەخلاقە سیاسیە لە کۆتایدا بەرهەمی خۆی هەیە ئەو کاتەی ساتەوەختە مێژووییەکە لە باردەبێت و زۆرینە گرنگی پێدەدات.”
من روماڵی هەواڵی زۆربەی ڕاپەرین و خۆپیشاندانەکانم کردوە لە جیهاندا و (وەک رۆژنامەنوسێک تیایاندا بەشدار بووم)، هەر لە یاخیبونەکانی 1980ی ناوەڕاستی ئەمریکای لاتینەوە تا ڕاپەرینەکانی فەلەستین ، شۆڕشی 1989ی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، چیکسلۆفاکیا و ڕۆمانیا تا خۆپیشاندانەکانی سربیا کە سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچی لە دەسەڵات هێنایە خوارێ.
هەموو ئەو ساتەوەختە مێژژوییانەی بینیومن، درووستی تێگەشتنی ڕۆزا لۆکسبۆرگی بۆ سەربەخۆبوونی شۆڕش پشتڕاستکردۆتەوە.

کۆمیتە مەرکەزی بەلشەفیەکان چونکە بێڕەحم و نهێنیکار و زۆر بەدیسپلین بوون، ئەمە وایکرد دژەشۆڕش دەسەڵات بگرێت و ئاواتی دیموکراسیانەی کرێکاران تێکبشکێنرێت، بەڵام لە راستیدا ئەم ناوەندانە بزوێنەری بنەڕەتی شۆڕش نین. لەگەڵ هەموو ئەو ئاژاوەو تێکشکانانەدا هێشتا شۆڕش بە زیندوێتی دەمێنێ و هیوای ژیانە چونکە دەتوانێت خەڵك لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە دەسەڵاتدارانی ناوەند بپارێزێت.

لە شوێنێکی تردا ڕۆزا لوکسمبۆرگ دەڵێت:” بەبێ هەڵبژاردنی گشتی، بێ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربرین، بێ ئازادی کۆبونەوە، بێ ململانێی بۆچوونە جیاوازەکان، دام و دەزگا جەماوەریەکان ژیانیان تێدا نابێت و دەبن بە دەزگایەکی کاریکاتۆریانە و بیرۆکراتیەت وەک تاکە فاکتەر گەشەیان تیادا دەکات”.
ئاکامی شۆرش نەکردن لە بەرانبەر داسەپاندنی هەیمەنی کۆمپانیا گەورەکندا (corporatism) بۆ خۆی کارەساتە.
لێرەدا گرنگی ڕۆزا دەردەکەوێت کە ئاگاداریکردینەوە لە قەیرانەکاندا نوخبەی لیبراڵ دەبن بە دوژمنمان، هۆشداریدا بەرانبەر بە تیرۆر و توندوتیژی و هانیداین بۆ پارێزگاریکردن لە بنەما راستیەکانی دیموکراسیەت و دڵنیا بوون لەوەی کە ئەو هێزانە لەگەڵ خەڵك نین.
رۆزا لە مەترسی ئیمپریالیزم تێگەشتبوو، بە بیری هەموو ئەو سۆسیالیستانەی دەهێنایەوە کە بەدوای بنیادنانی سۆسیالیزمەوەن کە چۆن دەبێت دونیایەکی باشتر درووست بکەن، بەتایبەت بۆ چەوساوەکان، دەبێت دەست بەم ئەرکە مۆراڵییە نەگۆرانەوە بگرین وەکو ئەو لێیان تێگەشتبوو،ئەگەر سازش بکەین، هیوا لەناودەبەین.

—————————————–

سەرچاوە:
http://www.truthdig.com/




چه‌پ و کۆمۆنیست ئه‌وه‌نده‌ی ڕاستڕه‌وکان زیانیان به‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی گه‌یاندووه‌

زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
Sep 2016

به‌شی یه‌که‌م:

چه‌رخی ڕابوردوو دوو کاره‌ساتی گه‌وره‌ی مێژویی به‌ خۆوه‌ دیت که‌ تا ئێستاش لانی که‌م به‌شێکی زۆری جیهان به‌ ده‌ست یه‌کێکیانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ناڵێنێت. ئه‌و دوو کاره‌ساته‌ مێژوییه‌ش یه‌که‌میان “شۆڕشی به‌لشه‌فی” و به‌ڵشه‌فیزم بوو ئه‌وی دیکه‌شیان “شۆڕشی ئێران” بوو ، که‌ له‌ ڕاستیدا هیچیان شۆڕش نه‌بوون، بگره‌ دژ به‌ شؤڕشه‌که‌ بوون.
کاره‌ساتی یه‌که‌م گه‌ر ته‌واوی دونیای به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵنه‌کردبێت ئه‌وه‌ به‌شێكی زۆری له‌ جیهان گرته‌وه‌ و نزیکه‌ی 80 ساڵی خایاند، گه‌رچی هێشتا سێبه‌ره‌که‌ی هه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌یه‌. کاره‌‌ساتی دووهه‌میشیان که‌ له‌ ئێستادا له‌ جه‌نگی مه‌زهه‌بی نێوانی شیعه‌ و سونه‌ و سونه‌ و سونه‌ و ” کافراندا” درێژکراوه‌ته‌وه‌ تا ئێستا کۆتایی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌ ، ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ڕه‌شه‌، له‌ هیچ شوێنێکه‌وه‌ دیار نییه‌ .‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێراندا ڕوویدا که‌ ناوی به‌ شؤڕش ده‌رکردووه‌ به‌ردی بناخه‌ی جه‌نگی عێراق و ئێران، ڕؤڵ و کارایی له‌سه‌ر ناوجه‌که‌ به‌ دروستکردنی حیزبی سیاسی و میلیشیاکانیانه‌وه‌ ، دروستکردنی دوو سێنته‌ری سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ سعودییه‌دا له‌ ناوچه‌که‌دا و پێشبڕکێی نێوانیان له‌ نانه‌وه‌ی جه‌نگی وێرانکاریدا و له‌ دایکبوونی تالیبان و قاعیده‌ و ئێستاش داعش ، دانا.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ر یه‌ك له‌م دووکاره‌ساته‌ له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌ خودی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیشه‌وه‌ به‌ دوو دیاره‌ده‌ی جیا، پێناسه‌ کراوه‌ و ناوهێنراوه‌ ، یه‌که‌میان به‌ چه‌پ و دووهه‌میان به‌ ڕاست ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌ردو‌کیان دووژمنی سه‌ره‌کی بیرۆکه‌ی سۆشیالیزم/ ئه‌نارکیزم بوون و ڕێگر و دژ به‌ دروستکردنی ئه‌و‌ کۆ‌مه‌ڵه‌ بوون ، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌ پێگه‌ و دیدی خۆیه‌وه‌ دووژمنایه‌تی کردوه‌. کاتێكیش که‌ ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه‌ هه‌ردوکیان که‌م تا زۆر وه‌ك یه‌ك له‌ داهاتوی سۆشیالیزم کاریان کردبێت ، ئیدی ناوز‌ده‌کردنیان به‌ چه‌پ و ڕاست ، مانایه‌کی نامێنێت!! ئه‌مه‌ له‌ کاتێكیشدا که ‌هێڵی ناوکۆیی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه و بزوێنه‌ری سه‌ره‌کییان ” ئایدۆلۆژیا” بووه‌ .
له‌م وتاره‌مدا، من ته‌نها زیاتر پێداگریی له‌سه‌ر کومۆنیسته‌کان و ئایدۆلۆژییه‌که‌یان که‌ بنه‌ماکه‌ی مارکیزمه، ده‌که‌م . ده‌مه‌وێت گه‌ر به‌ کورتیش بێت ئه‌و بنه‌مایانه‌ بۆ خوێنه‌ر بخه‌مه‌ڕوو‌ تاکو ئه‌وه‌ ڕونبکه‌مه‌وه‌ که‌ چۆن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان به‌کرده‌وه‌ دووژمنی سه‌رسه‌ختی سۆشیالیزم بوون و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دووژمنکارییه‌ له‌ کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ و ئه‌و‌ بوارانه‌شی که‌ گرتونیه‌ته‌وه‌ ‌.
چه‌په‌کان له‌ ڕابووردو و له‌ ئێستادا:
چه‌پ به‌ هه‌موو لقه‌کانیه‌وه‌ هه‌ر له‌ سۆشیالدیمۆکرات و حیزبه‌ سۆشیالیسته‌کان و ژینگه‌ و سه‌وز و حیزبه‌ کرێکارییه‌کانه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ هیزێکی شۆڕشگێڕ و کۆمه‌ڵ به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ببه‌ن. ئه‌و دروشمانه‌ی که‌ هه‌ڵیانگرتبوو وه‌کو ئازادی و یه‌کسانی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵاتیان ، کاڵبوونه‌ته‌وه‌. چه‌قی تێکۆشانی ئه‌مان له‌ وڵاتانی دواکه‌وتووی پیشه‌سازیدا‌ جه‌نگی لادێ/ گه‌ریله‌ بووه‌ و له‌ وڵاتانی دیکه‌ی پێشکه‌وتوی پیشه‌سازیشدا ، هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی بووه‌.
ئه‌وانه‌ی له‌ ڕێگای جه‌نگی گه‌ریلاییه‌وه‌ تێکۆشاون، نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ شوێنێك، یا گه‌ر گه‌یشتبێتیشن فرمانڕه‌واییه‌کی باشتریان له‌وانه‌ی پێش خۆیان دروستنه‌کردووه‌. ئه‌وانه‌شیان که‌له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ” دیمۆکراسیانه‌وه‌” ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست، نه‌یانتوانیوه‌ دروشمه‌کانیان و ته‌واوی داخوازییه‌کانی ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگ و متمانه‌یان پێداون ، به‌جێبگه‌یه‌نن. گومانیشی تیانییه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ نێتی گه‌لێکی ناو ئه‌م پارتانه‌ پاكبووبێت و به‌ڕاستیش بۆ ئه‌و ‌مه‌به‌سته‌ له‌ سیاسه‌ت و پارتایه‌تییه‌وه‌ ئاڵابن، به‌ تایبه‌ت که‌ گه‌لێك له‌ پارته‌ سۆشیالدیمۆکرات و کرێکارییه‌کان، ‌ که‌سانی مارکسی و لینینی دڵسۆزی تیادا بووه‌ ، که‌ زۆربه‌ی کات به‌رنامه‌ی ڕادیکالتریان له‌ مانیفێستی حیزبه‌که‌یان پێبووه‌ .
ئه‌زموونه‌ یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی فرمانڕه‌واییان له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانی ئه‌م دونیایه‌دا، که‌ تازه‌ترینیان یۆنانه‌، سه‌لماندیان که‌ ئه‌مان نه‌ك هه‌ر له‌ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌ڵکو له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی ‌ که‌ که‌مپه‌ینیان بۆ ده‌کرد، ده‌سته‌پاچه‌ بوون . ئه‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ ببنه‌ خزمه‌‌تکار و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌ڵیانبژاردوون بۆ ئه‌و شوێنه، که‌چی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانه‌ن که‌ هه‌موو شتێکیان له‌وانه‌ی که‌ ده‌نگیان پێداون ، زه‌وتکردوه‌ . به‌واتایه‌کی دیکه‌ ئه‌مان ته‌نها فرمانبه‌رێكن داکۆکی له‌ یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی بانقه‌کان و کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و خاوه‌نزه‌وی و موڵکه‌ گه‌وره‌کان و کۆمه‌ڵی ده‌سته‌بژێر ده‌که‌ن. ئه‌مان ته‌نها بورغویه‌کی بچوکن له‌ ماشێنه‌ گه‌وره‌که‌ی سیسته‌مه‌که‌دا ، گه‌ر له‌ کاریش بکه‌ون ، ماشێنه‌که‌ کاری خۆی ده‌کات و ڕاناوه‌ستێ. ئه‌وه‌ی که‌ فرمانڕه‌وایی ده‌کات ئه‌وانه‌ن که‌ ناوزه‌ده‌م کردن به‌ یارمه‌تی یاسا و پۆلیس و سوپا و دادگا و ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌کانیان تاکو یاساکانیان بۆ بخه‌نه‌ کار.
له‌ هه‌موو حاڵه‌تێکدا ‌ ئه‌مان له‌ فرمانڕه‌واییاندا ته‌نها ده‌توانن جه‌ند ڕیفۆرمـێکی بچوك بکه‌ن و چه‌ند کێشه‌یه‌کی بچوك لابه‌لابکه‌نه‌وه‌ و به‌ ئاسته‌م ژیانی زۆرینه‌که‌ی له‌ چاو حوکمی حیزبه‌ ڕاستڕه‌وه‌ ‌کاندا ، ببه‌نه‌ پێشه‌وه‌. سه‌ره‌نجامیش وه‌همدانێکی گه‌وره‌یه‌ به‌ خه‌ڵكی به‌وه‌ی که‌ ‌ به‌ڵێنێکی گه‌وه‌ره‌یان پێده‌ده‌ن و ‌ ناتوانن بیبه‌نه‌سه‌ر و له‌و باره‌شدا بێ ئومێدیان ده‌که‌ن.
به‌م کردارانه‌یان، گومانی تیادانییه‌ ئه‌مان باشترین خزمه‌تی سیسته‌مه‌که‌ ده‌که‌ن به‌ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی و باوه‌ڕهێنانیان به‌ هه‌ره‌ درۆ گه‌وره‌که‌ی مێژوو که‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه،‌ چونکه‌ ئه‌مان له‌ حیزبگه‌لێکی ئاوادا کارده‌که‌ن که‌ په‌یامیان بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تاکه‌ ڕێگایه‌ك که‌ له‌ پێشمانه‌ گرتنه‌به‌ری ڕێگای رێفۆرم و چاککردنی هێدی هێدی بارودۆخه‌که‌یه، نه‌ ڕێگایه‌کی دیکه‌، ڕێگای سێهه‌م.
به‌بۆچونی من ئه‌م که‌سه‌ سۆشیالیست و مارکسییانه‌ که‌ له‌ ناو ئه‌م حیزبه‌ کرێکاری و چه‌پانه‌دا لێبڕوانه و دڵسۆزانه‌ ‌ کارده‌که‌ن ، باشترین خزمه‌ت و کار له‌ سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن ، زیاتر له‌ هاوه‌ڵه‌ که‌متر ڕادیکاله‌کانیان ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که‌ هه‌یانه و هه‌بوونی متمامانه‌ی زۆر له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌وه‌.
ئاماره‌کان و واقیعیش ئه‌وه‌یان پێکاوه‌ که‌ ئه‌مان کاتێك له‌ حوکمدان نه‌ك هه‌ر گیانی شؤڕشگێڕییان له‌ ناو خه‌ڵکدا مراندووه‌ به‌ڵکو گیانی به‌رهه‌ڵستاکاریی ئاسایشیان ، مراندووه‌ . له‌ شوێنێکی وه‌کو ئه‌وروپا به‌ تایبه‌ت بریتانیادا سه‌رده‌مانێك که‌ حیزبی کرێکاران له‌سه‌ر حوکمن ، ژماره‌ی ناڕه‌زاییه‌کان و مانگرتنه‌کانی کرێکاران که‌مترن له‌ سه‌رده‌مانی حوکمڕانی حیزبی تۆری ( موحافیزین) ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ مانگرتن و ناڕه‌زاییه‌کان له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی حه‌فتاوه‌ له‌ که‌مبوونه‌وه‌ و نوشوستیدان ( ته‌نها ساڵێك که‌ تۆزێك له‌وان نه‌چێت ساڵی 2011 بوو) .
ڕیکۆردی فه‌رمی مانگرتنه‌کان له‌ بریتانیادا له‌ ساڵی 1890 وه‌ هه‌یه‌ ، ‌ئه‌وه‌ ده‌رده‌‌‌خات‌ که‌ مانگرتنه‌کان‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاکانه‌وه‌ به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌و بێ کارایی ڕۆیشتون جگه‌ له‌ هه‌ندێك کات نه‌بێت . به‌ڵام له‌ ساڵی 1990 وه‌ ژماره‌و کارایی مانگرتنه‌کان له‌ ساڵانی پێشخۆی که‌متر بووه‌ . ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ زانیارییه‌کی زۆری تیادایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ و هۆکاره‌کانیشی رونده‌کاته‌وه‌ گه‌رچی من ئه‌و‌ هۆکارانه‌ به‌ فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌م گرفته‌دا، نازانم.
http://isj.org.uk/why-are-there-so-few-strikes/

به‌شی دووهه‌م:
لای زۆرینه‌یه‌ك له‌ چه‌پ به‌ تایبه‌ت کۆمۆنیسته‌کان، شێواندنی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیسستی و هۆکاری نه‌گه‌یشتن به‌ سۆشیالیزم، له‌ ‘ستالین’ و سه‌رده‌می فرمانڕه‌وایی ئه‌وه‌وه‌، ده‌ستپێده‌کات . که‌مینه‌یه‌کیش وای ده‌بینن که‌ ستالین چشتێکی نه‌کرده‌وه‌ جگه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ‘لیننیه‌ت’ و پراکتیزه‌کردنی بیرۆکه‌ و تیوری خودی ‘لینین’ خۆی نه‌بێت.
به‌ڵام گه‌ر به‌ وردی تاو و توێیه‌کی مێژوو بکه‌ین و به‌ بیرێکی فراوانه‌وه‌ ئاوڕێکیش له‌ واقیعی ڕابوردوو و ئێستاش بده‌ینه‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ تا ڕاده‌یه‌ك بتوانین گه‌لێك له‌وانه‌ی که‌ ڕویداوه‌ و لۆمه‌ی ستالین و لینین-مان له‌سه‌ریان کردوه،‌ له‌ مارکسه‌وه‌ سه‌ر ده‌ربهێنێت ، یا لانی که‌م ئه‌شکالێکمان سه‌باره‌ت به‌ مارکس لا دروستبکات.
با سه‌رنجێکی بیانوو و پاساوه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان بده‌ین و دوای ئه‌وه‌ ئاوبه‌رێکی سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ین ، بزانین له‌ کوێدا ده‌گیرسێته‌وه.
• ڕێکخستن و پارتی کرێکاران:.
ئه‌وه‌ی که‌ پاڵی به‌ ‘لینینه‌’ وه‌ ناوه‌ بۆ در‌وستکردنی پارتی شۆڕشگێڕ و کارکردنی کۆمۆنیسیته‌کان، گواستنه‌وه‌ی هۆشیاری چیانیه‌تی بووه‌ بۆ ناو ڕیزه‌کانی کرێکاران . ئه‌و‌ له‌ کرداردا باوه‌ڕی به‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ هۆشـیاری چینایه‌تی له‌ زه‌مینه‌ی کارکردن و ململانێی چینایه‌تی نێوان خودی کرێکاران و بورجوازی ‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ‘ لینین’ باوه‌ڕی به‌ کۆنترۆڵکردنی چینی کرێکاران هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن کۆمۆنیست و پارته‌که‌یانه‌وه‌. ئه‌و باوه‌ڕی به‌‌ بزوتنه‌ه‌ی خۆڕسکی نه‌بووه‌ ، هه‌میشه‌ش ئه‌و بزوتنه‌وه‌ خۆڕسکیانه‌ی به‌ حوکمی نه‌بوونی پارتی شؤڕشگێڕی خاوه‌ن زه‌بت و ڕه‌بت و ‌ هه‌بوونی ناوه‌ندی دیمۆکراسی له‌و پارته‌دا, به‌ بێ سه‌روبه‌ره‌ و ئاژاوه، داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م.
‘لینین’ باوه‌ڕی وابووه‌ بۆ ڕودانی شؤڕش بارودۆخی زاتی و بابه‌تی گرنگن . له‌ بارودۆخی زاتیدا بۆ شؤڕش هۆشیاری چینایه‌تی لای گرنگ بووه‌ و هه‌نگاوی گه‌وره بووه‌ چونکه‌ ‌ ئه‌و‌ هۆشیارییه‌ له‌ناو کرێکاراندا، به‌ڕای ئه‌و، ونه‌. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و کاری له‌سه‌ر دروستکردنی ئه‌و پارته‌ کردووه‌ و باوه‌ڕی وابووه‌ که‌ کۆمۆنیسته‌کانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کرێکاران هۆشمه‌ندترین که‌سانێکن، ده‌کرێت پارتی پێشڕه‌و به‌و که‌سانه‌ دروستبکرێت و پێشڕه‌وایه‌تی چینی پڕۆلیتاریا، کرێکاران، بکات به‌ره‌و مه‌نزڵی کۆتایی که‌ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریایه‌، دواتریش به‌ره‌و کۆمۆنیزم .
لینین، له‌ کتێبه‌ به‌ناوبانگه‌که‌یدا ” ده‌بێت چی بکرێت؟” بناخه‌ی ته‌واوی پلان و پڕۆگرامی حیزبی به‌لشه‌فی دانا و هه‌ر له‌و‌ێدا په‌نجه‌ بۆ زه‌بتوڕه‌بتی حیزبیانه‌ ڕاده‌کێشێت و ده‌یه‌وێت بیکاته‌ ڕێنمایی “ده‌لیلی ” کارکردنی ئه‌ندامانی حیزب.
من له‌م خاڵه‌دا نامه‌وێت به‌ درێژی له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه‌ و پلان و پڕۆگرامه‌که‌ی ‘لینین’ بڕۆم چونکه‌ پێموایه‌ ئه‌وه‌مان که‌ ڕۆژێك لینینی یا مارکسی-لینینی بووبێتین ئه‌و کتێبه‌مان نه‌ك هه‌ر خوێندۆته‌وه‌ به‌ڵکو ده‌رخیشمان کردبوو. ئه‌وه‌ی که‌ لای من گرنگه لیره‌دا، ‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بلێم لینین ئه‌مه‌ی له‌ خودی مارکسه‌وه‌ هێناوه‌ . مارکس له‌ به‌یانی شیوعی-دا له‌ به‌شی دووهه‌مدا، له‌ په‌یوه‌ندی کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کاندا، ده‌ڵێت ” کۆمۆنیسته‌کان پارتێکی جیا دژ به‌ پارته‌کانی دیکه‌ی چینی کرێکاران دروست ناکه‌ن” https://www.marxists.org/archive/marx/works/1848/communist-manifesto/ch02.htm
له‌م دێڕه‌ کورته‌ دا ، مارکس دوو شتمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو ، یه‌که‌م: کۆمۆنیسته‌کان و کرێکاران جیاوازن . دووهه‌م: هه‌بوون و ڕه‌وابوونی پارتی کرێکارانه‌یه‌. ئه‌و ئایدیایه‌ی که‌ ‘لینین’ سه‌باره‌ت به‌ دروستکردنی حیزب‌ هه‌یبوو ، له‌ مارکس -ه‌وه‌ وه‌ری گرتوه‌.
John Molyneuxکه‌ ئه‌کادیمی و نوسه‌ره‌ و زیاترله‌ 12 په‌رتوکی له‌سه‌ر کێشه‌ی جیاواز جیاواز هه‌یه‌ یه‌کێك بوو له‌ ڕابه‌ره‌کانی ” سۆشیالیست وه‌رکه‌ر پارتی ” برتانیا و ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌مان حیزب به‌ڵام له‌ ئیرله‌نده‌ کارده‌کات ،‌ یه‌کێکه‌ له‌نێو که‌سه‌ دیاره‌کان ‌ که‌ له‌ مارکس به‌باشی گه‌یشتبێت و توانیوێتی لینین به‌ مارکسه‌وه‌ په‌یوه‌ستبکاته‌وه‌ . سه‌باره‌ت به‌ زۆر مه‌سه‌له‌ له‌وانه‌ ‘ حیزب’ ‘پڕۆلیتاریا/کرێکاران’ و دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا’ و ‘ شۆڕش’ یه‌کجار زۆری نوسیوه‌ . لێره‌دا من وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌نجه‌ بۆ هه‌ندێك له‌ نوسینه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ پارتی پێشڕه‌و، ڕاده‌کێشم . ئه‌و‌ ده‌ڵێت ” به‌ڵام کاتێك که‌ یه‌کێك له‌سه‌ر تئیوره‌کانی مارکس سه‌باره‌ت به‌ پارت ده‌دوێت، بابه‌ته‌که‌ باسی پارتییه‌ سیاسییه‌کان به‌گشتی نییه، به‌ڵکو پارته‌ شۆڕشگێره‌که‌یه‌ که‌ ئامانجی ئه‌و، هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی کاپیتاڵیزمه‌- به‌تایبه‌ت که‌سێك که‌ قسه‌ له‌سه‌ر تێزی مارکسی سه‌باره‌ت به‌ پارتێکی سیاسی پڕۆلیتاریانه‌، ده‌کات، چونکه‌ ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ دیدی ئه‌وه‌ که‌ ” به‌ ته‌نها پڕۆلیتاریا، به‌ هه‌قه‌ت چینێکی شؤڕشگێڕن” ‌ مۆلێنوکس هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌یدا له‌ شوێنێکی دیکه‌دا ده‌ڵێت ” ….له‌ ڕاستیدا مارکس زۆرجار پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردووه‌ له‌ ته‌واوی مانای وشه‌دا، به‌ هه‌ستێکی ته‌واوه‌، ناتوانرێت کرێکاران به‌چین وه‌رگیرێن هه‌تا پارتی جیاوازی خۆیان بینانه‌که‌ن… ده‌توانین له مانیفێستی کۆمۆنیستدا ئه‌وه‌ بدۆزینه‌وه‌ که‌ ‘‌ ڕێکخستنی پڕۆلیتاریا له‌‌ چینێکدا، دواتریش له‌ پارتێکی سیاسیدا ، به‌به‌رده‌وامی غه‌مگینی/دڵه‌ڕاوکێیه‌ له‌ کێبڕکێی نێوان کرێکاران خۆیاندا’. هه‌ره‌وها له‌ بڕیاری کۆنفرانسه‌که‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، له‌نده‌نی 1871 واهات ‘ پڕۆلیتاریا ده‌توانێت ته‌نها به‌ دامه‌زراندنی پارتێکی سیاسی جیاواز بۆخۆی، وه‌ک‌ چین، کار بکات ‘. ” له‌ درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌دا له شوێنێکی دیکه‌دا، به‌ ئاماژه‌کردن به‌ مارکس ده‌ڵێت ” ئه‌م خۆڕێکخستنه‌ی پڕۆلیتاریا له‌ پارتێکی سیساسیدا زه‌روورییه‌/ جه‌وهه‌رییه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ له‌ هه‌ده‌فی کۆتاییدا : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ( ئتلغاکردنه‌وه‌) چینه‌کان.”‌
https://www.marxists.org/history/etol/writers/molyneux/1978/party/ch01.htm
ڕه‌نگه‌ له‌ ڕوی تیورییه‌وه‌ پێشڕه‌وی شؤڕشگێڕ نێتی نه‌بووبێت ‌ که‌ ڕێكخراوێکی جیا له‌ چینی کرێکاران دروستبکات و له‌ چه‌قی بزوتنه‌وه‌که‌یاندا خۆی به‌ هه‌موو شتێك بزانێت. لینین و ئه‌وانی دیکه‌یان نێتیان وابووه‌ که‌ ئه‌مان تێکه‌ڵ به‌ به‌شێك له‌ چینی کرێکاران بن به‌ مه‌به‌ستی کردنی جه‌ده‌لی ململانێی چینایه‌تی و گواستنه‌وه‌ی هۆشیاری سۆشیالیستیییانه‌ بۆ ناویان. به‌ڵام له‌و ماوه‌ درێژه‌ی سه‌رده‌می مارکسه‌وه‌ تا ئێستا مامه‌ڵه‌ی پارته‌ سۆشیالیست و کۆمۆنیسته‌کانمان له‌ته‌ك کرێکاراندا بۆ ده‌رکه‌وتووه‌، که‌ هه‌میشه‌ ‌ خۆیان به‌ ده‌سته‌ی پێشڕه‌و هۆشمه‌ند و ڕۆشنبیر زانیوه‌ و له‌ حه‌قیقه‌تیشدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و له‌ ده‌سه‌ڵاتیشدا توانیویانه‌ یاخود هه‌وڵی جددیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کرێکاران داوه‌.

به‌شی سێهه‌م:
• ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی:

وه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌ وتم هه‌ندێك له‌و چه‌پ و کۆمۆنیستانه‌ نوشستی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و نه‌گه‌یشتن به‌ قۆناغی سۆشیالیزم ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ ‘لینین’ به‌وه‌ی که‌ گوتویه‌تی و کردوویه‌تی. به‌ بۆچونی من ئه‌مه‌ی که‌ ‘لینین’ کردویه‌تی له‌ خودی ‘ مارکس و ئینگلسه‌وه‌’ وه‌ریگرتوه‌ که‌ ئه‌وانیش هه‌ردوکیان زۆر پێیان له‌سه‌ر ناوه‌ندگه‌رایی و ده‌سه‌ڵات، داگرتووه‌. له‌ نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م وه‌کو ڕێکخراوێکی جیهانی کرێکاران، هاوکاتیش سێنته‌رێك، ‌ له‌وێوه‌ فرمانه‌کان و په‌یامه‌کان بۆ خواره‌وه‌ ده‌نێررا و دروشمه‌ ئه‌مرییه‌که‌ی که‌ ” ئه‌ی کرێکارانی جیهان یه‌کگرن” بوو، که‌ له‌وێدا مارکس له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و‌ ڕێکخراوه‌وه‌ بوو . هه‌ر له‌وێشدا بوو که‌ مارکس په‌یگیریی له‌ ڕێکخراوێکی ناوه‌ندگه‌رایی ده‌کرد ، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن باکۆنینه‌وه‌ ڕه‌تکرایه‌وه‌. باکۆنین باوه‌ڕی وابوو ڕێکخراوی ناوه‌ندگه‌رایی حه‌ماسی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵک و خۆڕسکییان خامۆش ده‌کات . ئه‌مه‌ش یه‌کێك بوو له‌ هۆکاره‌کانی وه‌ده‌رنانی باکۆنین و هاوڕێکانی له‌ ڕیزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
مارکس باوه‌ڕی وابووه‌ پاش کۆنترۆڵکردنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان‌ ، قۆناخێکی کاتیی، ده‌بێت، که‌ دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریایه‌ و ئه‌م قۆناخه‌ش بۆ تێپه‌ڕکردنی کۆمه‌ڵ له‌ سۆشیالیستییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمۆنیزم زه‌روورییه‌. گه‌رچی ئه‌م تیوره‌ لای مارکس له‌ ساڵی 1870 دا له‌ په‌رتوکی به‌رنامه‌ی گۆتادا خرایه‌ ڕوو ، به‌ڵام “له‌ ڕاستیدا له‌ ئایدۆلۆجیای ئه‌ڵمانیدا، تیوری دیکتاتۆریی پڕؤلیتاریای ( هێشتا ئه‌و ناوه‌ی نه‌داوه‌تێ) به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌کان، خراوه‌ته‌ڕوو “……هه‌موو چینێك ئامانجی پاوانه‌کردنه‌ به‌‌ پڕۆلیتاریاشه‌وه‌ که‌ به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فۆرمی کۆمه‌ڵی کۆنی ده‌بات به‌ ته‌واوی و به‌گشتی ، یه‌که‌مجار ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرێته‌ ده‌ست تاکو نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی به‌ هه‌قه‌ت وه‌کو به‌رژه‌وندی گشتی، بکات که‌ له‌ چرکه‌ی یه‌که‌مدا زۆری بۆده‌هێنرێت که‌ بیکا” لا 52 و 53 ئایدۆلۆجی ئه‌ڵمانی { له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌} ” قۆناخی گواستنه‌وه‌ ، قۆناخی گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌یه‌ ” له‌ نێوانی کۆمه‌ڵی کاپیتاڵیستی و کۆمۆنیستدا” مارکس نوسیوێتی ” قۆناخی گواستنه‌ه‌وی شؤڕشگێڕانه‌ له‌میانه‌وه‌ به‌ ئه‌ویان ده‌گه‌یه‌نێت” به‌رنامه‌ی گۆتا، چاپی 1870.
لێره‌دا گرنگ نییه‌ جۆری ده‌وڵه‌ته‌که‌ چۆنه‌ و کێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ، چونکه‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بچوك یا گه‌وره‌ زۆر یان که‌م پێویستی به‌ سوپا و پۆلیس و دادگاو یاسا و ئیداره‌ی بیرۆکراتی و ده‌زگه‌ی سیخوڕی و ..هتد هه‌یه‌، که‌واته‌ ده‌وڵه‌تی کرێکاران / پڕۆلیتاریاش ناتوانێت خۆی له‌مه‌ بپارێزێت .
له‌ ڕه‌دی ئه‌مه‌دا باکۆنین نوسوێتی ” ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌بێت ، ئه‌وه‌ هه‌یمه‌نه‌کردنیش ده‌بێت و سه‌ره‌نجامه‌که‌ش کۆیلایه‌تی. ده‌وڵه‌ت به‌ بێ کۆیلایه‌تی ، به‌کراوه‌یی بێت‌ ‌ یاخود‌ فێڵکردن ‌، ناسه‌لمێنرێت ، ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ دووژمنی ده‌وڵه‌تین . مانای چییه‌ ‘ پڕؤلیتاریا هه‌ڵده‌کشێ بۆ چینی فرمانڕه‌وایی؟” له‌م جه‌ده‌له‌ی نێوانی مارکس و باکۆنیندا ، باکۆنیین پرسیار له‌ مارکس ده‌کات ” ئایا هه‌موو 40 ملێون ( کرێکارانی ئه‌ڵمانیا) ده‌بنه‌ ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌؟” باکۆنیین په‌رتوکی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نارکی لا 178. مارکس له‌وه‌ڵامدا ” به‌ دڵنیاییه‌وه‌! بۆ سیسته‌مه‌ێك که‌ له‌ حوکمی خۆسه‌ری کۆمۆنێتییه‌کانه‌وه‌یه‌‌” مارکس و تێبینییه‌کانی 519 . له‌ شوێنێکی دیکه‌دا کاتێك که‌ مارکس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پڕۆلیتاریا و جوتیاران ده‌نوسێت، ده‌ڵێت ” پڕۆلیتاریا … پێویسته‌ وه‌کو حکومه‌ت ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که‌ پێوستێتی وه‌ریانگرێت…”
بۆ زانیاری زیاتر تکایه‌ ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.marxisthumanistinitiative.org/alternatives-to-capital/karl-marx-the-state.html

باکۆنیین له‌ به‌رانبه‌ر خواستی مارکس و هاوڕێکانیدا بۆ ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتاری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆچون و‌ ڕای خۆی به‌ ئاشکر وتووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ ده‌ڵێت ” من بێز له‌ کۆمۆنیزم ده‌که‌مه‌وه‌ له‌به‌ر نکوڵیکردنی له‌ ئازادیی هه‌ره‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانم پێشبینی شتێك له‌ مرۆڤ نه‌که‌م به‌ بێ‌ ئازادیی. من کۆمۆنیست نیم له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمۆنیزم پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵ وه‌رده‌گرێت و ‌ده‌یداته‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ زه‌رووره‌ت ناوه‌ندگه‌رایی له‌ موڵکیه‌ت له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا کۆتایی دێنێت، له‌ کاتێکدا که‌ من هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تم ده‌وێت” . http://www.politicalsciencenotes.com/political-ideas/comparison-between-karl-marx-and
به‌داخه‌وه‌ پێشبینیه‌که‌ی باکۆنیین سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی مارکس و ده‌سه‌ڵاتخوازی پارتی کۆمۆنیست “به‌لشه‌فی” نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌ دوای قسه‌که‌ی، هاته‌ دی.
مارکس له‌ په‌رتوکی ڕه‌خنه‌ی به‌رنامه‌ی گۆتادا ، باشتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ڕوونکردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت ” له‌ نێوانی قۆناخی سۆشیالیستی و کۆمۆنیزمدا قۆناخی گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ له‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریاوه‌ ده‌بێت” گه‌رچی مارکسییه‌کان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن که‌ گوایه‌ مارکس مه‌به‌ستی له‌ ده‌وڵه‌ت نه‌بووه‌ به‌ڵکو له‌ زه‌بروزه‌نگی شؤڕشگێڕانه‌ی پڕۆلیتاریانه‌ بووه‌ . به‌ڵام به‌ ئاشکرا دیاره که‌ مارکس مه‌به‌ستی دسه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی پڕؤلیتاریا بووه‌، چونکه‌ مارکس له‌ شوێنی دیکه‌شدا پێداگریی له‌ سه‌ر هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندگه‌رایی ده‌کاته‌وه‌. با له‌وه‌ گه‌ڕێین که‌ مارکس و ئینجلس هه‌ردووکیان ڕازیبوون به‌ ونبوون و له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌ت له‌ ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی پڕۆلیتاریا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه‌ ، که‌ هیچ وه‌ختێك نه‌ ئاوه‌ز و نه‌ ئه‌زمونی دووروو و درێژی دروستبوونی ده‌وڵه‌تیش ، ‌ ئه‌وه‌یان نه‌ په‌سه‌ند‌کردووه‌ و نه‌ سه‌لماندویانه‌ . ده‌وڵه‌ت هه‌میشه‌ خۆی و ئامرازی به‌هێزکردنه‌وه‌ی خۆی نوێده‌کاته‌وه.
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك شوێندا مارکس به‌شداریکردنی له‌ هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌ماندا ڕه‌وا کردوه‌ ” ئایا لایه‌نگریی به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی بورجوازیدا نه‌بوون، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌کانی کرێاکران بۆ په‌ڕله‌مان؟ له‌ ڕاستیدا له‌ چه‌ند وڵاتێکی دیاریکراودا هه‌تا وا بیریان ده‌کرده‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی په‌ڕله‌مانتاره‌کانی چینی کرێکاران ده‌توانرێت قۆناخی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ بێت، بۆ سۆشیالیزم ” [ تکایه‌ بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای تێبینی 62 له‌و لینکه‌ی سه‌رووتریانا بکه]‌
دوو مه‌سه‌له‌ لای ما رکس زۆر گر نگ بوون‌ یه‌که‌م ناوه‌ندگه‌رایی دووهه‌م به‌ پیشه‌سازیکردنی وڵات . تا ئه‌و کاته‌شی که‌ مرد ئه‌و په‌یگیری له‌سه‌ر ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌کرد و به‌ دوو بناخه‌ی گرنگی داده‌نا له‌ بۆ بیناکردنی سوشیالیزم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ردوکیان ( مارکس و ئه‌نگلس) نه‌ك هه‌ر لایه‌نگر و شه‌یدای ناوه‌ندگه‌رایی له‌ بواری سیاسیدا بوون به‌ڵکو‌ له‌ بواری پیشه‌سازی و ئابوریشدا هه‌ر وابوون ، خۆشیان هه‌رگیز نکوڵییان له‌م ڕاستییه‌ ‌ نه‌کردووه‌. من له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم له‌ ناوه‌ندگه‌رایی له‌ بواری سیاسیدا کرد .
مارکس و ئینگلس ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتیان واکردووه‌ که‌ بناغه‌ییه‌ بۆ دسپلینکردنی پڕۆلیتاریا و گوێڕایه‌ڵی بوون . ئینگلس زۆر به‌ ڕاشکاوییه‌وه‌ ئاوا وه‌سفی کارگه‌ ده‌کات‌ ” قوتابخانه‌یه‌كی هیراشی /قوچکه‌ییه‌‌ بۆ گوێڕایه‌ڵێتی و ئه‌مرکردن” لا190 Ecology or Catastrophe, The life of Murray Bookchin, By Janet Biehl
له‌ کتێبێکی دیکه‌یدا، بووکچین ده‌ڵێت ” مارکس و ئینگلس نه‌ك هه‌ر له‌ سیاسه‌ت به‌ڵکو له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشيسازیشه‌وه‌، سێنترالیست بوون. هه‌رگیز ئه‌م ڕاستییه‌یان نکوڵی لێنه‌کردووه‌، نوسینه‌کانیان و دیراسه‌کانیان له‌ته‌ك وه‌سفه‌ ڕاسته‌وخۆکانیان بۆ سیاسه‌ت، ڕێکخراوێتی، نایشارنه‌وه‌. هه‌ر زوو له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئازاری‌ ساڵی 1850 دا بوو، له‌ په‌یامه‌که‌ی له‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه‌ بۆ گروپی کۆمۆنیست) Central Council to the Communist League ، مارکس ” با‌نگێشه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ کریکاران به‌ ته‌نها تێنه‌کۆشن بۆ یه‌کتایی و تاکێتی کۆماری ئه‌ڵمانی، به‌ڵکو ده‌بێت تێکۆشانیشیان به‌ زۆری و لێبڕاوانه‌ بۆ ناوه‌ندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتیش له‌ ده‌ستی ‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تتدا، بێت” …. هه‌ر له‌و په‌ڕه‌گرافه‌دا به‌ به‌رده‌وامی دووباره‌بۆته‌وه‌ و ئه‌نجامگیری ئه‌وه‌ی کردووه ” هه‌ر وه‌ک له‌ فه‌ره‌نسای 1793 دا ئه‌ڵمانیای ئه‌مڕۆش که‌ به‌ ڕێگای ناوه‌ندگه‌رییه‌کی پته‌و و مه‌زبوتدا تێده‌په‌ڕێت که‌ ئه‌مه‌ش ‌ له‌ حه‌قه‌تدا ‌ مه‌هامی پارتێکی شۆڕشگێڕه‌‌” له‌ ساڵانی دوای ئه‌وه‌ش هه‌مان شت به‌رده‌وامبووه‌، که‌ جه‌نگی فرانکۆو بروسیا ده‌ستی پێکرد ، بۆ نموونه‌ ، مارکس بۆ ئینگلسی نوسی” فه‌رنسییه‌کان پێویستیان به‌ به‌زاندن هه‌یه‌. گه‌ر برۆسیه‌کان بیبه‌نه‌وه‌، ناوه‌ندگه‌رایی ( مه‌رکه‌زییه‌تی ) ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سسوود ده‌بێت بۆ سێنتره‌لایزکردنی چینی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا”‌ لا 140 The Murray Bookchin Reader Edited By Janet Biehl.
مارکس، وه‌کو خودی خۆشی ، کابرایه‌ك بووه‌ که‌ ڕۆحی خۆسه‌پێنه‌رێتی تیادابووه‌ ، هیچ وه‌ختێك ئاماده‌ی لێدوانی له‌خۆبڕاوانه‌ و یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی که‌ ناکۆکی زۆر سه‌ره‌کی له‌ ته‌کیاندا نه‌بووه‌ ، نه‌بووه‌ . هه‌ر که‌سێکیش پیداچونه‌وه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی نێوانی مارکس و نه‌یاره‌کانی و نامه‌کانی نێوانیاندا بکات ، وه‌کو له‌ته‌ك جۆزیف پرۆدن و میخایل باکۆنین و ماکس شتێرنه‌ ‌و ئه‌وانی دیکه‌دا، کردویه‌تی ‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت.

به‌شی چواره‌م:
• چینی پڕۆلیتاریا و ته‌کنه‌لۆجیا:

ڕۆح و جه‌وهه‌ری هزری مارکس له‌ خۆئاماده‌کردندا بۆ شۆڕش و هێزه‌ بزوێنه‌ره‌که‌ی، له‌ چینی پڕؤلیتاریا و گه‌شه‌ و پێشه‌وه‌چوونی ته‌کنه‌لۆجیادا ، چڕبۆته‌وه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ که‌ سه‌رجه‌می لێکۆڵینه‌وه‌ مێژووییه‌کانی مارکس له‌سه‌ر ته‌کنه‌لۆجیا و پێشکه‌وتنی و سه‌رمایه‌داریی و که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌و زێده‌بایی و ململانێی نێوانی پڕۆلیتاریا و بورجوازی ، بووه‌، تاکو بیسه‌لمێنێت که‌ کۆمه‌ڵی ئاینده‌ی سۆشیالیزم له‌سه‌ر ده‌ستی کرێکاراندا دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش یانی سۆشیالیزم نایه‌ته‌ دی هه‌تا کۆمه‌ڵ به‌سه‌رمایه‌دارییدا تێنه‌په‌ڕێت. له‌م دیده‌یه‌شه‌وه‌ ‌ مارکس نه‌ك هه‌ر به‌هایه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ کرێکاران له‌ کۆمه‌ڵ و ڕۆڵیاندا داناوه‌ به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتداریشیانده‌کات و ده‌یانخاته‌ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌‌وه‌ . مارکس هیوایه‌کی یه‌کجا گه‌وره‌ به‌ کرێکاران ده‌به‌ستێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌کو بوكچین ده‌ڵێت ” مارکس نوسوێتی و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێك پڕۆلیتاریا کاپیتاڵیزمی به‌ سروشتی قه‌بوڵکرد ، ئه‌وه‌ هه‌موو هیواکان بۆ شۆڕش ، ونده‌بێت”
لا285 Ecology or Catastrophe, The life of Murray Bookchin, By Janet Biehl
هاوکاتیش مارکس ئه‌وه‌ باشده‌زانێت که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌ودا کرێکاران له‌ وڵاته‌ پیشه‌سازییه‌کاندا زۆر که‌مایه‌تیبوون و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتا‌نه‌شدا یا هه‌ر نه‌بوون یاخوود یه‌کجار که‌مبوون . کاتێك که‌ مارکس گه‌شه‌ی کرێکاران به‌ گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه‌‌ ده‌به‌ستێت ، ئیدی ئه‌و هه‌سته‌ی خۆی ناشارێته‌وه‌ که‌ گه‌شه‌ی وڵاتان له‌ ڕوی ته‌کنه‌لۆجیاوه‌ که‌ به‌ر‌هه‌مهینه‌ری کرێکارانه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر وێرانی وڵاتێکیش و پلیشانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌شی بێت ، لای ئه‌و گرنگ نییه‌ . باشترین نمونه‌یه‌کیش ‘ کۆمپانیای ڕؤژهه‌ڵاتی هیندییه‌’ له‌ چه‌رخی 19 ده‌دا که‌ مارکس یه‌کجار دڵی پێیخۆشبوو.
جانێت له‌ لاپه‌ڕه‌ی 60 ی هه‌مان کتێبدا ده‌ڵێت، بووکچین ده‌ڵێت ” مارکس وای بینیوه‌ که‌ کاپیتاڵیزم په‌یامێکی مێژویی پێیه‌ بۆ پێشخستنی ته‌کنه‌لۆجیا بۆ ئاستێك که‌ ئیدی ده‌توانێت پێداویستییه‌کانی به‌شه‌رییه‌ت دابین بکات” دیسان هه‌ر له‌و په‌رتوکه‌دا له‌ لاپه‌ڕه‌ 190دا، نوسیوێتی ” له‌وه‌ش زیاتر، مارکسیزم په‌یگیرانه‌‌ ده‌سه‌ڵاتخواز بووه‌. مارکس و ئینگلس ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتیان واکردووه‌ که‌ بناغه‌ییه‌ بۆ دسپلینکردنی پڕۆلیتاریا و گوێڕایه‌ڵی بوون . ” هه‌تا مارکس کاپیتاڵیزمی واده‌بینی که‌ به‌ وێرانکردنی فۆرمه‌ ئابووییه‌کانی پێشینه‌ و گه‌شه‌پێدانی ته‌کنه‌لۆجیا ، ڕۆڵێکی مێژویانه‌ی پێشکه‌وتنخوازیانه‌ی بینیوه‌. ئه‌و وا بیریکردۆته‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵی چینایه‌تی زه‌رووره‌ی مێژوییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بناغه‌ی ئازادی به‌شه‌رییه‌ت …….بوکچین ‌ سه‌باره‌ت به‌م تێزه‌ و بۆچوونه‌ی مارکس ‌ ‌ ده‌ڵێت مارکسیزم ” پێشکه‌وتوترین ئایدۆلۆجییه‌ ‌ ‌ له‌ کاپیتاڵیزمی پێشکه‌وتوودا” ‌
David Graeber له‌ په‌رتوکه‌ نوێیه‌که‌ی که‌ به‌ ناوی The Utopia of Rules له‌ لاپه‌ڕه‌ی 121 و 122 دا، ئه‌ویش له‌سه‌ر بۆچونه‌کانی مارکس سه‌باره‌ت به‌ ته‌کنه‌لۆجیا و سوود ، ده‌دوێت، به‌ به‌ڵگه‌وه ‌قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك بۆچوونی ئه‌و‌ ده‌کات که‌ نه‌هاتنه‌ دی. یه‌کێك له‌وانه‌ شۆڕشکردنه‌ له‌ ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ، ده‌یڤد ده‌ڵێت ” ئه‌رگویمێنته تایبه‌تییه‌که‌ی مارکس ئه‌وه‌ بووه‌، به‌هۆی فاکته‌ری دیاریکراوی ته‌کنیکییه‌وه‌ به‌ها(قیمه‌) و هه‌روه‌ها قازانجیش ده‌بێت له‌ کاری مرۆڤ، دروستبکرێت . به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ کێبڕکێی خاوه‌نکارگه‌کان ناچار به‌ ماشێنایزکردنی به‌رهه‌م له‌ پێناوی هێنانه‌خواره‌وه‌ی تێچووندا (کولفه‌) ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا ناو به‌ناو قازانجێکی وه‌ختی بۆ چه‌ند کارگه‌یه‌ك هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ گشتی کارایی ئه‌م ماشنیزکردنه‌ له‌ ڕاستیدا بڕی ( معه‌ده‌ل) قازانج له‌ هه‌موو کارگه‌کاندا ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌. ئه‌وه‌ ئێستا نزیکه‌ی دوو چه‌رخه ئابورییناسه‌کان دیبه‌یتی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئایه‌ به‌ ڕاستی ئه‌مانه‌ هه‌موی ڕاسته‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕاستبێت ، ئه‌ی بۆ بڕیارێکی وا‌ غه‌ریب‌ له‌ له‌یه‌ن پیشه‌سازیکه‌رانه‌وه، ناده‌ن،‌ بۆ‌ پاره‌ ناخه‌نه‌ توێژینه‌وه‌ بۆ داهێنانی کارگه‌کانی ڕۆبۆت، که‌ هه‌موو که‌سێك له‌ شه‌سته‌کاندا، پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، له‌بری ئه‌مه‌ ده‌ستپێکردنی گوستنه‌وه‌ی کارگه‌کانیان بۆ شوێنانی چڕی کار ، بۆ شوێنیێ ته‌کنه‌لۆجیای که‌متر، له‌ چین یاخود جیهانی باشوور، که‌ عه‌قڵ باشتر ده‌یگرێت، کرد”
ده‌یڤد هه‌ر له‌و به‌شه‌ی کتێبه‌که‌یدا له‌ لاپه‌ڕه‌ 143 دا ده‌ڵێت ” کاپیتاڵیزم له سروشتی ته‌کنه‌لۆجیدا پێشکه‌وتووه‌ وا‌ده‌رده‌که‌وێت مارکس و ئینگلس له‌ سه‌رده‌می حه‌ماسییه‌که‌یاندا بۆ شۆڕشی پیشه‌سازی له‌و ڕۆژانه‌دا سه‌باره‌ت به‌مه‌، به‌ ته‌واوی هه‌ڵه‌ بوون . یاخود زیاتر به‌ دیار‌یکراوی ئه‌وان ڕاستبوون که‌ په‌یگیرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه‌ که‌ ماشێنا‌یزکردن له‌ پیشه‌سازی به‌رهه‌هێناندا، سه‌رئه‌نجام کاپیتاڵیزم وێرانده‌کات، به‌ڵام هه‌ڵه‌ بوون له‌ پێشبینیکردنی ئه‌وه‌ی که‌ مونافه‌سه‌ی مارکێته‌کان خاوه‌نکارگه‌کان ناچارده‌کات که‌ به‌ره‌و ماشێنایز، مل بنێن” ‌
له‌ته‌ك ئه‌و ئه‌رکه‌ گه‌وره‌ی که‌ مارکس خستویه‌تیه‌ سه‌رشانی کرێکاران، بڕوایشی به‌وه‌ هه‌بووه‌ که کرێکاران ده‌بێت ‌ شوورا و کۆمیته‌ و ئه‌نجومه‌نه‌کانی خۆیانیان له‌ کارگه‌ و کارخانه‌کانیاندا هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌شدا هه‌بێت ، وه‌کو ئه‌نجومه‌نێك، لیژنه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات . ئه‌مه‌ش یانی ده‌سه‌ڵاتدانه‌ ده‌ستی کرێکاران و بێبه‌شکردنی باقییه‌که‌ی، دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێك له‌ شێوه‌یه‌کی بچوك یا گه‌وره‌دا ڕێگاخۆشکردنه‌ بۆ نه‌بوونی یه‌کسانی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی . بووكچین له‌و دیمانه‌یه‌ی که‌ Janet Biehl ی براده‌ری کردویه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ کۆمیته‌ی کرێکارییه‌کان ده‌ڵێت “‌ گه‌ر کرێکاران له‌ پرۆژه‌که‌یاندا خۆیان وه‌کو هاووڵاتیان له‌بری کرێکاران نه‌بینن، که‌واته‌ ئێمه‌ ده‌رگه‌ بۆ گریمانێکی به‌هێز ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌و‌ان بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ شوێنه‌کانیاندا ، له‌سه‌ر حسابی ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان، ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش یانی کێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌نجومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ و دانی به‌ شوێنی سه‌ر کار، ئا به‌و شێوه‌یه‌ تۆ درز له‌ یه‌کێتی ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ دروستده‌که‌یت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری زیاتری شوێنی سه‌ر کار وه‌ک‌ توخمێکی سه‌رپه‌رشتیکار له‌ په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماه‌رییه‌که‌دا” درێژه‌ به‌ قسه‌کانی ده‌دات و ده‌ڵیت لێمگه‌ڕێ با ئاسانی بکه‌م : ” که‌ ‌ شوێنی سه‌ر کار ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بوو ، ئه‌نجوومه‌نی جه‌ماوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی که‌مه‌- هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی که‌متر که‌ شوێنی سه‌ر کار هه‌یه‌تی ، ئه‌نجومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که ده‌سه‌ڵاتی زۆرتری ‌ هه‌یه” لا 162 The Politics of Social Ecology, Libertarian Municipalism. By Janet Biehl

سه‌باره‌ت به‌چینی کرێکاران، مارکسییه‌کانی ئه‌مڕۆ، به‌تایبه‌ت مارکسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێت ئه‌و‌ پێناسه‌یه‌ لای خۆیان ساغبکه‌نه‌وه‌. ‌ ئایه‌ تێگه‌یشتنی ئه‌وان له‌چه‌مکی پڕۆلیتاریا، کرێکاران، هه‌ر هه‌مان شته‌ که‌ مارکس کاتی خۆی هه‌یبووه‌؟ گه‌ر ئه‌وان هه‌مان پێناسه‌ په‌سه‌ند ده‌که‌ن ،ئه‌وه‌ له‌ته‌ك واقیعی ئه‌مڕۆ و جیهانه‌که‌یدا ناگونجێت و گریمانی شؤڕشیش، نیییه‌ . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌موو خه‌ڵکانی دیکه‌ که‌ له‌ ئۆفیس و شۆپه‌کان و شوێنه‌کانی دیکه‌دا و به‌ بێکار که‌مئه‌ندامانه‌وه‌ و خانه‌نشینکراوانه‌وه‌ به‌ کرێکار بده‌نه‌ قه‌ڵه‌م ، یاخود وای ده‌بینن که‌ کێشه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ نێوانی له‌ سه‌دا یه‌ك و له‌ سه‌دا نه‌وه‌دونۆکه‌ی دیکه‌یه‌تی. ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وان ده‌بێت پیاداچونه‌وه‌یه‌ك به‌ بۆچونه‌ مارکسییه‌کانی خۆیاندا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆلیتاریا، بکه‌ن.
ڕه‌نگه‌ گرنگیش نه‌بێت چ پێناسه‌یه‌ك بۆ کرێکاران ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ و من تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دڵنیام ئه‌وه‌یه‌ که‌ چینی کرێکاران زۆر له‌ سه‌رده‌می مارکس لاوازتره‌ و هیوای شۆڕشییش له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا زیاتر بوو تا ئێستا. دیاره‌ له‌مه‌دا پێشبینییه‌که‌ی مارکس نه‌هاته‌ دی که‌وای ده‌بینی که‌ کاپیتاڵیزم گۆڕهه‌ڵکه‌نی خۆی ده‌بێت و به‌ پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا و زۆربوونی پڕۆلیتاریاو ڕوودانی قه‌یرانه‌ یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی ئابوریی، ئیدی زه‌نگی لێدانی شؤڕشیش نزیکترده‌بێته‌وه‌ .
گه‌ر ته‌ماشایه‌کی واقیعیانه‌ی دونیا بکه‌ین له‌م چه‌رر‌خه‌دا و تا ئێستاش بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی له‌ ئاستێکی یه‌کجار نزمدان جگه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و یۆنان . ته‌نانه‌ت هه‌وڵی سه‌ره‌کی ئه‌وانیش نه‌ك بردنه‌پێشه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌یه‌ و دابینکردنی داخوازی زیاتر ، به‌ڵکو ده‌ستبه‌سه‌راگرنتی ئه‌وانه‌ی که‌ پێشتر به‌ده‌ستهێنراون ، تاکو له‌ ده‌ست نه‌چن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من ڕام وایه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ قه‌یرانێکی یه‌کجار گه‌وره‌داین نه‌ك سه‌رمایه‌داری. له‌م باره‌شه‌وه‌ من ‌ چه‌ند وتارێکم نوسیوه‌ و دواترینیان ” ئایا‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارییه‌، یاخود قه‌یرانی ئێمه‌یه‌؟ ” http://zaherbaher.com/2016/08/18/%d8%a6%d8%a7%db%8c%d8%a7%e2%80%8c-%d8%a6%d9%87%e2%80%8c%d9%85-%d9%82%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%b1%d8%a7%d9%86%d9%87%e2%80%8c-%d8%a6%d8%a7%d8%a8%d9%88%d9%88%d8%b1%db%8c%db%8c%d9%87%e2%80%8c-%d9%82%d9%87/
سه‌باره‌ت به‌ ته‌کنه‌لۆجیا و ڕۆله‌که‌ی: هه‌روه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکرد گرنگێتی ته‌کنه‌لۆجیا بۆ مارکس و مارکسییه‌کان له‌ بنیاتنانی سۆشیالیزمدا زۆر گرنگ بووه‌ ، به‌ واتایه‌کی دیکه‌ هاتنی ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو لای ئه‌وان پێداویستییه‌کی مێژوویی بووه‌ بۆ دروستکردنی هێزه‌ بزوێنه‌ره‌که‌ی شۆڕش، کرێکاران، هه‌م بۆ قورتاربوون له‌ کێشه‌ی که‌مبه‌رهه‌میی ، که‌ مارکس که‌مبه‌رهه‌میی به‌ نه‌بوونی ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتووه‌ گرێداوه‌ و ئه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ به‌رهه‌م به‌شی دانیشتوان ناکات.
له‌ وردکردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌توانین دوو خاڵی گرنگ ڕه‌چاو بکه‌ین . یه‌که‌م : هاتنی ته‌کنه‌لۆجیا به‌ هاتنی چینی بورجوازی قۆناغی گه‌شه‌کردنی پیشه‌سازییه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ . هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ که‌ مارکس ئه‌وه‌ی که‌ بورجوازی کردویه‌تی به‌ شۆڕشی زانیوه‌ و لاینگری کردوه‌ و تا ئێستاش له‌ناو مارکسییه‌کاندا واباوه‌ که‌ بورجوازی له‌و سه‌رده‌مه‌دا چینێکی شۆڕشگێر بووه‌. دووهه‌م: که‌ ته‌واوکه‌ری خاڵی یه‌که‌مه‌ بووه‌ته‌ دانانی به‌ردی بناخه‌ی به‌شکردنی قۆناخه‌کانی به‌شه‌رییه‌ت به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم لای ما‌رکسییه‌کان ، وه‌کو کۆمه‌ڵی کۆمیۆێنه‌ی سه‌ره‌تایی ، به‌ندایه‌تی ، فیود‌اڵیزم ، کاپیتاڵیزم ، سۆشیالیزم ئه‌مجا کۆمۆنیزم. ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌ لای مارکسییه‌کان به‌ لینینیشه‌وه‌ زیاتر گرنگی ڕۆڵی پرۆلیتاریا و ته‌کنه‌لۆجیای دووپاتکرده‌وه‌، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرد که‌ قسه‌کردن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم بۆ وڵاتانێك که‌ له‌ قۆناخی سه‌رمایه‌داری زۆر گه‌شه‌کردودا، نه‌بن ، ئه‌وه‌ خه‌و و خه‌یاڵه،‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ واقیع و داخوازییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رده‌م ، ئه‌مه‌ش کارێکی وایکرد که‌ ئه‌گه‌ر پارته‌ کۆمۆنیست و به‌لشه‌فییه‌کانی جیهان باوه‌ڕ و دروشمیشیان کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم بووبێت، به‌ڵام به‌ کاری کرده‌ کارو تێکۆشانیان بۆ به‌ پیشه‌سازیکردنی وڵات، کۆمه‌ڵ، کردووه‌ ، بۆ زیاتر کۆیله‌ کردنی کرێکاران، ڕه‌نجده‌ران. به‌شخوراوان، بووه‌ ،هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ که‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا ده‌ستیان له‌ته‌ك چینی بورجوازی، خۆیان وته‌نی ” نیشتمانی” تێکه‌ڵکردوه‌ و به‌ چینێکی شؤڕشگێڕیان داناوه‌ و پشتگیرییان لێکردووه‌ . ده‌رئه‌نجامی به‌ڕێکردنی ئه‌م سیاسه‌ت و پراکتیکه‌کردنشی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی ، دیمۆکراتی نیشتمانی ، فرمانڕه‌وایی گه‌لیی ، دیمۆکراتی گه‌لی و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی گه‌شه‌کردنی ناسه‌رمایه‌داری به‌ره‌و‌ سۆشیالیزم له‌ عێراق و هه‌ندێك شوێنی دیکه‌ به‌ ده‌ستتێکه‌ڵکردنی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌ فاشییه‌کاندا له‌ به‌ره‌یه‌کدا.
که‌واته‌ وه‌کو کورد ده‌ڵێت ئه‌و ئاگره‌ بێ دووکه‌ڵ نییه‌. ئه‌مه‌ی که‌ له‌سه‌رده‌می ‘لینین’ و دوای ئه‌ویش په‌یڕه‌وده‌کرا ، هه‌ر هه‌مووی گه‌ر به‌ وردی بڕوانیت ‌ خودی مارکس سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی، ورده‌ ورده‌ قسه‌ و بۆچون و تیئوره‌کانی مارکس له‌سه‌ر ده‌ستی لینین و پاشڕه‌وانیدا، گه‌شه‌ی پێدراوه و خراوه‌ته‌ پراکتیکه‌وه‌ ‌ .
به‌ بۆچونی من ئه‌و دوو خاله‌ی که ‌له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکردن پڕۆلیتایا و ته‌کنه‌لۆجیا له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی پێشکه‌وتنی به‌شه‌رییه‌ت‌ به‌و قۆناغانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم، گه‌وه‌ره‌ترین زه‌ربه‌یان له‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی داوه‌ و به‌ربه‌ستێکی یه‌کجار گه‌وره‌ بوون له‌به‌رده‌میا. ئاشکراشه‌ که‌ ده‌ردی ئایدۆلۆجیا هیچ ده‌رفه‌تێکی بۆ مارکسییه‌کانی پاش مارکس نه‌هێلاوه‌ته‌وه‌ تاکو سه‌ر له‌ دووتوێی کتێبه‌کان به‌رزبکه‌نه‌وه به‌ ‌ مێشکی خۆیان تۆزێك بیر بکه‌نه‌وه‌ و بزانن ئایا ڕاستی ئه‌مه‌ له‌ که‌تواردا ده‌بینرێت یا نا؟ پرسیارێك له‌ خۆیان بکه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستی تیادا بێت ئه‌وه‌ شؤڕشی سۆشیالیستی له‌ وڵاتانی پیشه‌سازی دواکه‌وتودا هه‌رگیز ڕوونادات ؟ ئه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ چۆن ڕووده‌دات؟ هه‌نگاوه‌ عه‌مه‌لییه‌کان بۆ ئه‌م پرۆسسه‌یه‌ چین؟ له‌ هه‌قه‌تیشدا واقیعیش و ئه‌زموونه‌کانیش ئه‌وه‌یان نیشاندا نه‌ حیزب ده‌توانێت ئه‌مه‌ بکات و نه‌ ‌ پڕۆلیتاریاش ده‌توانن یه‌کبگرن و دیکتاتۆری پڕۆلیاتاریاش بنیات بنێن؟! خۆئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوویدا ئه‌ی چۆن ئه‌م قۆناخی چینایه‌تییه‌ له‌ ڕێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ قۆناخی بێ ده‌سه‌ڵاتیی، بێ چینایه‌تی؟ ئه‌مانه‌ و کۆمه‌ڵه‌ پرسیارێکی دیکه‌ هه‌ن که‌ بۆ مارکسییه‌کان گرانه‌ له‌ واقیعدا وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی ته‌نها له‌ بڕگه‌ی کتێبه‌کاندا بدۆزنه‌وه‌‌ .

به‌شی پێنجه‌م:

• ته‌کنه‌لۆجیا و سروشت و ژینگه‌ و ئیکۆلۆجی: ‌

‌لایه‌نێکی دیکه‌ی خراپیی له‌ پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا به‌ تێزی مارکس و مارکسیییه‌کان که‌ به‌ مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی، داده‌نێن ، له‌ ڕاستیدا خاڵێکیشه‌ ‌ له‌ دژایه‌تیکردنی ژینگه‌ و ئاژه‌ڵ و ته‌واوی گیانله‌به‌رانی سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه‌‌ . هاوکاتیش ئه‌و بایاخ و به‌ها گه‌وره‌یه‌ که‌ خودی مارکس بۆ مرۆڤی دڕنده‌ی داناوه‌ که‌ ” به‌نرخترین سه‌رمایه‌یه‌ له‌‌ دوونیادا”!! .
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ‘لینین’ شتێکی وای له‌سه‌ر ژینگه‌ و سروشت و بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی سروشت ، نه‌نوسیوه‌ ، ئه‌وانه‌شی که‌ نوسیوێتی، ئه‌ویش وه‌کو مامۆستا‌که‌ی ، مارکس، له‌ ڕوانگه‌ی پاوانه‌کردنییه‌وه‌ بۆ دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ مرۆڤه‌کان ، یا ڕاستتر بۆ کرێکاره‌کان‌، قسه‌ و باسی له‌سه‌ر کراوه‌.
مارکس له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌ و سروشت شتی نوسیوه‌ ، به‌ڵام هزر و ئایدیای به‌ کرده‌وه‌ دژایه‌تی سروشت و بوونه‌وه‌رانی دیکه‌ی جگه‌ له‌ مرۆڤ، کردوه‌. ئه‌و خواستویه‌تی که‌ مرۆڤ سروشت پاوانه‌ بکا و سه‌ری پێدانه‌وێنێ بۆ خواست و خۆشی مرۆڤ ، که‌ ئه‌مه‌ش لای مارکس ته‌نها و ته‌نها له‌ ڕێگای ته‌کنه‌لۆجیاوه‌ ده‌بێت، ئیدی له‌م باره‌دا لای ئه‌و گرنگ نه‌بووه‌ که‌ ته‌کنه‌لۆجیا سروشت و ژینگه‌که‌ی وێرانده‌کات و بونه‌وه‌ره‌کانی له‌ناوده‌بات یا لانی که‌م که‌میانده‌کاته‌ وه‌ و ڕه‌ویان پێده‌کات. هاوسه‌نگی له‌ نێوان سروشت و مرۆڤدا ، مرۆڤ و ته‌کنه‌لۆجیادا ، لای مارکس ونبووه‌ . ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی که‌ چه‌ندێك سروشت خزمه‌ت به‌ مرۆڤ ده‌کات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات ، ئه‌وه‌نده‌ش مرۆڤ ده‌بێت خزمه‌ت به‌و بکات و وه‌کو سه‌رچاوه‌ی سامانێکی به‌هادار که‌ ده‌توانرێت ته‌واو یپێداویستیه‌کانی ژیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر مرۆڤدا به‌‌ هۆی کاره‌ساته‌ سروشتییه‌کانی وه‌کو لافاو و هه‌ریکان و زیادبوونی پله‌ی گه‌رما و ڕودانی کاره‌ساتی دیکه، دێت، ‌ ده‌رئه‌نجامی دژایه‌تیکردنی سروشته‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه‌ بۆ که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌رمایه‌ ، که‌ ئه‌مه‌ش مرۆڤکرده‌ ، واته‌ کاری مرۆڤه‌ نه‌ك شێتبوونی سروشت.
ته‌کنه‌لۆجیاو چڕبونه‌وه‌ی چینی پڕۆلیاتاریا و گه‌یشتن به‌ قۆناخی سه‌رمایه‌داری هیچ وه‌ختێك و هه‌رگیزیش ته‌نانه‌ت مه‌رجی لاوه‌کیش نین بۆ بیناکردنی کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ ئه‌نارکیستی . ئه‌وه‌ی که‌ بنه‌ما زه‌روور‌ییه‌کانی بنیاتنانی ئه‌و کۆمه‌ڵه، ده‌سه‌پێنێت‌، کۆ‌مه‌ڵێكی پڕ له‌ که‌مایه‌تییه‌کی ده‌سته‌بژێر، له‌ هیراشییه‌ت، له‌ باڵاده‌ستی و ده‌سه‌ڵات و پاوانه‌کردنی کۆمه‌ڵ و خێر و خۆشییه‌کانی سروشت و ناو کۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زۆرینه‌یه‌کی بنده‌ست و فرمانپێکرا و ڕه‌نجده‌ر و چه‌وساوه‌ و به‌شخوراو له‌ کۆمه‌ڵدا‌ ‌. ئه‌مانه‌ش له‌ هه‌موو قۆناخه‌کانی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمکردن ، جگه‌ له‌ قۆناخی کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی کۆمۆنوێڵی، بوونیان هه‌بووه‌، ئیدی ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ له‌ سه‌رده‌مێکدا کۆیله‌، جوتیار یاخود کرێکار بووه‌ . ڕاسته‌ شێوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌کان ، کۆمه‌ڵه‌کان گۆڕاون‌ به‌ڵام جه‌وهه‌ری چه‌وساسندنه‌وه‌کان ، که‌ له‌ ڕێی هه‌بوونی کۆمه‌ڵه‌ چینایه‌تییه‌که‌ و کۆمه‌ڵی هیراشییه‌‌وه‌ ، بووه،‌ هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ زیاتر وچڕتریش بووه‌ته‌وه.‌ ‌

درێژه‌ی هه‌یه‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌

Sep 2016
به‌شی شه‌شه‌م و کۆتایی:

مافی چاره‌نوسی و دروستکردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌:
سه‌رده‌می ژیانی لاوێتی مارکس و ئینگلس و گه‌شه‌ی فکرییان وقسه‌کردن له‌سه‌ر شتگه‌لێکی زۆر، نه‌یانده‌توانی خۆیان له‌ گه‌رمه‌ی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، لابده‌ن . ئه‌و‌ سه‌رده‌مه‌ کێشه‌ی پۆڵۆنیا که‌ بۆ ساڵانی 1795 ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ و هه‌بوونی کێشه‌ی ئیرله‌نده‌ که‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك کۆڵۆنیالی بریتانیابووه‌ و هه‌ر له‌ ساڵی 1801 به‌ته‌واوه‌تی به‌ بریتانیاوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ . هه‌روه‌ها جوله‌که‌ و چیك و هه‌نگاری و بولگارییه‌کان و سلاڤه‌کان . کێشه‌یه‌کی گه‌رم بوون و دواتریش که‌ شۆڕشی فێبروه‌ری 1848 ی فه‌ره‌نسا ڕوویدا ، ئیدی ئه‌مه‌ هه‌م گوڕێکی گه‌وره‌ی به‌ کێشه‌ی ‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه داو‌ هه‌م چینی بورجوازیشی لای مارکس و ئینگلس گرنگتر، کرد ، که‌ پێناسه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌و شۆڕشه‌ شۆڕشێکی بورجوازی دیمۆکراتیکه‌ و خه‌بات بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌ ده‌کات ” له‌و کاته‌دا مارکس و ئینگلس باوه‌ڕیان وابوو که‌ بورجوازی ده‌توانێت ڕۆڵی مێژوویی پێشکه‌وتوو له پاکۆدانی فیوداڵیزمدا ببینین ، وێڕای ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ڕوونی ئه‌وه‌ ده‌رکه‌وه‌تبوو که‌ ئاماده‌یه‌ ‌ سازش له‌ته‌ك کۆنه‌ کۆمانده‌کاندا ، بکات چونکه‌ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که‌ هێزی چینی کرێکارانی گه‌شه‌کرد‌وو هاوپه‌یمانه‌ بۆ خه‌باتی ئه‌نتی فیوداڵ” . مارکس و ئینگلس هه‌ر لێره‌دا نه‌وه‌ستاون، کاتێك که‌ هاتنه‌ سه‌ر قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا ” ئا له‌و کاته‌دا مارکس و ئینگلس که‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌ڵماینا ده‌که‌ن ، شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که‌ ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ که‌ چینی کرێکاران ده‌بێت له‌گه‌ڵ بورجوازیدا به‌یه‌که‌وه‌ هه‌رکاتێك کار له‌ ڕێگای شؤڕشگێڕانه‌وه‌، ده‌کات ‌ شه‌ڕ دژی پادشایی ڕه‌ها و هه‌موو فیوداڵ و هاوشانه‌کانی و هه‌روه‌ها پیتی بورجوازی، بکه‌ن ” لێره‌دا پرسیارێك خۆی قوتده‌کاته‌وه‌ :‌ بۆچی ده‌بێت هاوپه‌یمانی بورجوازی بکات دژی پیتی بورجوا؟ ئه‌ی بۆ هاوکاری پیتی بورجوا نه‌کات دژی بورجوازی؟
http://links.org.au/node/164
بێگومان ئه‌م بۆچونانه‌ی ئه‌وان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ سه‌ریگرتووه‌ که‌ یه‌کگرتن و پشتیوانیکردن له‌ بورجوازی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران ده‌شکێته‌وه‌ ، به‌ تایبه‌ت له‌م قۆناخه‌دا گوایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مه‌هامی سۆشیالیزم نزیکده‌خه‌نه‌وه‌. هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بووه‌ که‌ مارکس له‌ کێشه‌ی‌ هندستاندا له‌گه‌ڵ بورجوازیدا بووه‌ چونکه‌ به‌ چینێکی زانیوه‌ که‌ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری به‌خۆی له‌ هیندستاندا هه‌ڵگرتووه‌ ، ئیدی بێ گوێدانه‌ پلیشاندنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی .
له‌ کێشه‌ی پۆڵۆنیادا مارکس و ئینگلس که‌ په‌یگیرییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌نوسی کردوه‌ ئه‌و دوو فاکته‌ره‌یان ناسییوه‌ واته‌ زوڵمکه‌ر و زوڵملێکراو، نه‌ته‌وه‌ی زۆرلێکراویش ده‌بێت مافی چاره‌نوسی هه‌بێت. له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1847 دا له‌ یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی پۆلۆنییه‌کاندا ، له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌نده‌ندا، ئینگلس قسه‌ی له‌سه‌ر ڕزگاری پۆلۆنیا کرد ، له‌وێدا ئه‌وه‌ی یادی بیسه‌ران، ئاماده‌بووان خسته‌وه‌ که‌ ئه‌مان وه‌کو ئه‌ڵمانیا به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ ڕزگاری پۆڵۆنیادایه‌ جونکه‌ ئه‌مان پۆڵۆنیا ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌ڵمانیا خۆی له‌م خاڵی عاره‌ پاکده‌کاته‌وه‌ و ئه‌ڵمانیا ناتوانێت ئازاد بێت به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی پۆلۆنیا ” نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت ئازاد بێت ، هاوکات به‌رده‌وام بێت له‌ داپڵۆسینی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا”
له‌گه‌ڵ ئه‌و خیتابه‌ حه‌مه‌سییاشدا ئینگلس ئه‌و مافه‌ی که‌ بۆ پۆلؤنییه‌کان و ئه‌ڵمانییه‌کان و ئیتالییه‌کان و هه‌نگارییه‌کان که‌ به‌ ” نه‌ته‌وه‌ مێژووییه‌ مه‌زنه‌کان” ناسرابوون، ڕه‌وا بینیوه‌ که‌چی بۆ هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی به‌ ڕه‌وا نه‌بینوه‌ ، که‌ یه‌کێك له‌وانه‌ ‘سلاڤییه‌کانه‌’، بیانوی ئینگلس بۆ ئه‌مه‌ش ” ئه‌و تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ مه‌یلی سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و ناوه‌ندگه‌رایی ده‌ڕوات و دروستبوونی ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌کان، ئه‌و (ئینگلس) مه‌یلی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ بچوکه‌کان له‌ دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆیان ، به‌که‌م ده‌گرت- گرتنه‌به‌ری رێگای له‌نێوبردنی سنووره‌ قه‌ومییه‌کان ڕه‌نگه‌ یه‌که‌مجار پێویست بکات به‌ زیادکردنی زاوزێ، ( واته زیادکردنی ژماره‌)- ئه‌م فاکته‌ دواتر لینین ڕه‌چاویکرد “‌ هه‌مان لینکی سه‌ره‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئیرله‌نده‌ش مارکس هه‌ڵوێستی جیا جیای هه‌بووه‌ کاتێك که‌ ده‌ڵێت ” بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بڕوام وابووه‌ که‌ گریمانی ڕوخاندنی ڕژێمی ئیرله‌نده‌ییه‌کان له‌ ڕێگای چینی کرێکارانی ئینگلیزه‌وه‌ پاوانه‌کراوه‌ . دیراسه‌یه‌کی قوڵ ‌له‌ ئێستادا، قه‌ناعه‌تی پێچه‌وانه‌که‌ی پێکردم. چینی کرێکارانی ئینگلیزی هه‌رگیز شتێك به‌ده‌ستناهێنێت ، هه‌تا خۆی له‌ ئیرله‌نده‌ ڕزگار نه‌کات” هه‌مان لینکی سه‌ره‌وه‌.
له‌ نامه‌یه‌کیدا ، مارکس، که‌ له‌ ساڵی 1867 دا بۆ ئینگلسی ناردوه، ئاوا ده‌ست پێده‌کات ” وا ڕاهاتبووم که‌ لام جیابوونه‌وه‌ی ئیرله‌نده‌ له‌ ئینگله‌ند مه‌حاڵبوو…..ئێستا وا بیرده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ حه‌تمییه‌، گه‌رچی ڕه‌نگه‌ فیدره‌یشن به‌دوای جیابوونه‌وه‌دا بێت” تێبینی ژماره‌ 12 هه‌مان لینك.
ئه‌م پشکنینه‌ی مارکس و ئینگلس-م بۆیه‌ کرد‌ تاکو ئه‌وه‌ بسه‌لمێنم که‌ لینین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی له‌ باخه‌ڵی خۆیه‌ه‌و ده‌رنه‌هێناوه‌ به‌ڵکو ئه‌م زیاتر و ڕوونتر له‌ سه‌ر پرسی نه‌ته‌وایه‌تی قسه‌ی کردووه‌ و پراکتیزه‌شی کردوه‌.
مه‌سه‌له‌ی کۆڵۆنیکردن و دژایه‌تی کردنی ئیمپریالیییه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می لینین و نوسیسینی په‌رتوکی ” بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ” بوه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و ڕێپیشانده‌ر (گایدێك) بۆ ‌ پاشڕه‌وانی خۆی هه‌ر وه‌کو چۆن کتێبی ” ده‌بێت چی بکرێت” بووه‌ گایدێک بۆ بینای حیزبی کۆمۆنیستی . ئیدی ئه‌م کێشه‌یه‌ زیاتر برایه‌ پێشه‌وه‌ و باوه‌ڕ به‌ مافی چاره‌نوسی به‌ مافی دروستکردنی ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ ، خرایه‌ ناو په‌یڕه‌ و پڕۆگرامی زۆرینه‌ی حیزبه‌ کۆمۆنیستییه‌کانه‌وه‌ ، گه‌رچی له‌ زۆر وه‌ختدا ئه‌م پرنسپڵه‌ ده‌کرایه‌ قوربانی په‌یوه‌ندی نێوانی شوره‌وی جاران و حکومه‌ته‌ ” نیشتمانیه‌کان” یاخود په‌یوه‌ندی نێوانی حیزبه‌ کۆمۆنیسته‌کانی ناو خودی وڵات و ” بورجوازی نیشتمانی”.
بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا زیاتر ڕه‌چاوی پرۆسه‌ی گونجاندن (ته‌وافوق) له‌ نێوانی پارته‌ بورجوازییه‌کان، “بورجوازی نیشتمانی” و حیزبه‌ کۆمۆنیسته‌کاندا ، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شوره‌و‌ی جاران، کراوه و که‌متر باس له ڕۆڵی کرێکاران و دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا کراوه‌.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ خۆی مه‌سه‌له‌یه‌که‌و چه‌نده‌ها وتاری ده‌وێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ من ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ری بۆ ڕابکێشم ئه‌وه‌یه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕزگاری نیشتمانیش، وه‌کو پێشتر وتم، داهێنه‌ری لینین نییه‌ ، ڕاسته‌ لینین گه‌شه‌ی به‌مه ‌داوه‌ و تا ڕاده‌یه‌ك گشتگیریی کرده‌وه‌ به‌ڵام له‌ هه‌قه‌تدا لینین ئه‌م تیوره‌ی له‌سه‌ر بناخه‌ی کێشه‌ی پۆڵۆنیا و ئیرله‌نده‌ داناوه‌ که‌ وه‌کو باسمکرد ،مارکس له‌ سه‌رده‌می خۆیدا له‌سه‌ر‌ ئه‌م دوو کێشه‌یه‌ی نوسیوه‌ و بایاخی زۆریشی پێداون .
ڕه‌نگه‌ راستی تیادا بێت گه‌ر بڵێن ئه‌گه‌ر مارکس باسێکی له‌ ئیرله‌نده‌ و پۆڵۆنیا نه‌کردایه‌ ، ئه‌وه‌ لینینیش نه‌یده‌توانی وا په‌یگیریی له‌‌ تیئورییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی بکات.
ده‌رئه‌نجام:
ئه‌وه‌ی که‌ ‘ لینین’ وتویه‌تی و کردونی شتێك نه‌‌بووه‌ که‌ مارکس قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کردبن. لێکدانه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌کانی مارکس، لای مارکسییه‌کان به‌‌ زانست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ که‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت. ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌و باسیکردون و پێشبینی ڕوودانی ده‌کردن، ڕویان نه‌دا و‌ زه‌ره‌رێکی زۆریشی له بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیزم، دا. مارکسییه‌کان ده‌بوایه‌ پیاداچونه‌وه‌یه‌کیان به‌ ‘مارکس’ دا بکردایه‌ته‌وه‌، چونکه‌ زه‌مانی ئیستا و سه‌رده‌می مارکس زۆر جیاوازن و چینی کرێکاران گۆڕاون و ته‌کنه‌لۆجیا زۆر پێشکه‌وتوه، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی مارکس هه‌یه‌ که‌ کاتی خۆشی و ئێستاش هه‌ر هه‌ڵه بوون‌ وه‌کو : مارکس هه‌میشه‌ له‌ مه‌ترسی که‌می به‌رهه‌مدا ژیاوه‌ و لای ئه‌و نه‌بوونی یا کیفایه‌تنه‌دانی به‌رهه‌م هۆکارێکه‌ له‌ به‌رگرییکردنی ئه‌و له‌ ته‌کنه‌نۆجیا و خاڵی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سۆشیالیزمیشه‌ . دیسانه‌وه‌ په‌رستنی ته‌کنه‌لۆجیا و گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری لای ئه‌و مه‌رجی ڕودان و سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی سۆشیالیزمه،‌ به‌ڵام له‌ هه‌قه‌تدا ئه‌وه‌ وا نیییه‌و ژیانیش شکستی به‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ هێنا. پێناسه‌ی ئه‌و ‌بۆ کرێکاران که‌ چینێکی شۆڕشگێڕن، گه‌ر کاتی خۆشی تا ڕاده‌یه‌ك ڕاست بوو بێت به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی کرێکاران بارودۆخییان له‌و سه‌رده‌مه‌دا‌ له‌ ئێستا، جوودا بووه‌. ڕه‌نگه‌ کاتی خۆی کرێکاران شؤڕشگێڕبووبێتن به‌ڵام ئێستا ته‌نانه‌ت له‌ شوێنێکی سه‌رکاریشدا هه‌مویان ناتوانن بۆ‌ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌ک یه‌کبگرن ته‌نانه‌ت له‌ ته‌نها ڕۆژێکی مانگرتنیشدا. کرێکاران پارێزه‌ریی ته‌واوی ئه‌م سیسته‌مه‌ن، ئه‌وه‌ی که‌ لای ئه‌وان گرنگه‌ له‌ده‌ستنه‌دانی کاره‌که‌یانه‌ هه‌تا ئه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی کوشتنی ملیۆن که‌سانی وڵاتانی دیکه‌ و وێرانکردنی خاکیشیان بێت. ئه‌مه‌ش له‌مڕۆدا زۆر به‌ ئاشکرا ده‌بینین . دیسانه‌وه‌ کردنی کرێکاران به‌‌ چه‌قی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌کان هه‌ڵه‌یه‌و ئێمه‌ سۆڤێتاتی کرێکارانمان ناوێت و کۆمیته‌کانی ئه‌وان ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵات، له‌مه‌شیاندا مارکس ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندگه‌رایی ویستووه‌ ، که‌ به‌ڕای من ڕاستنه‌بووه‌ . مارکس و مارکسییه‌کان باوه‌ڕیان به‌ شۆڕشی سیاسی واته‌ ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ ده‌ست ، هه‌یه‌، به‌ڵام شۆڕش ده‌بێت ‌ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بیت و له‌ بنی کۆمه‌ڵه‌وه‌ ده‌ستپێبکات هه‌مو لایه‌نه‌کانیش بگرێته‌وه‌، ناشتوانرێت به‌ ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی چینایه‌تی بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ده‌فیش له‌ هیراشییه‌تیش له‌ هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵدا بگریت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت که‌ بایاخنه‌دان به‌ پرسی ئیکۆلۆجی، قسه‌کردن له‌سه‌ر شۆڕش مه‌حاڵه‌ . له‌ مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی قۆناغی سۆشیالیزم به‌ سۆشیالیزم و کۆمینیزم و که‌ دواتریش ‘لینین و ستالین’ باشتر و وردتر تیوره‌که‌ی ئه‌ویان نه‌خشه‌ کێشایه‌وه‌ و کۆمه‌ڵی به‌شه‌رییه‌تیان به‌ 5 قۆناغ دابه‌شکرد ‌ ، که‌ گوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم بنیات بنرێت ده‌بێت ئه‌م قۆناغانه‌ ببڕێت و کۆمه‌ڵ به‌ سه‌رمایه‌د‌اریدا تێپه‌ڕ بکات، به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یان له‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی دا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی دروستبون و گرتنه‌به‌ری ڕێگای گه‌شه‌کردنی ناسه‌رمایه‌داریانه‌ ، حکومه‌تی شه‌عبی، گه‌لیی ، کرێکاریی نیشتمانی هتد. سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ندگه‌رێتی و به‌ پیشه‌سازیکردنیش بۆ گه‌یشتن به‌ سوشیالیزم، واقیع سه‌لماندی که‌ مارکس دیسانه‌وه‌ هه‌ڵه‌ بوو.