سێکس و ژن …. کوردستان عومەر

لە کۆمەڵگا نەریتییەکان، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڤین لەبارەی هەندێ چەمك شتێکی بڤەیە. لەناو هەموو کۆمەلگایەك تاك بەو ڕۆڵەی دەیگێڕێت مانا پەیدا دەکات. ئەم مانا پەیداکردنە دەبێتە ناسنامەی ئەو کەسە. لێرەدا ئەو تاکە تا چەند لە پراکتیککردنی ڕۆڵەکەی ئازادە، واتە بەستراوەتەوە بە سەربەستی بڕیار لە ژیانی کۆمەڵایەتییدا. ژنیش وەکو تاکێك بە درێژایی مێژوو هەوڵی خۆ سەلماندنی داوە، بەڵام لە کۆمەڵگا نەریتییەکاندا ئەم ڕۆڵەی ژنان لە چەند شتێکدا کورت دەکرێتەوە. واتە ئەوە کۆمەڵگا و بیروباوەڕەکانە ئەم ڕۆڵە سنووردار دەکەن. بە تێڕامانمان لە دیاردەی ژنکوشتن، خەتەنەکردن، سنووردارکردنی ئازادییە تاکەکەسییەکان هەموو گەواهی ئەوەن کۆمەڵگای ئێمە و پیاوان هێشتا لەو بیرکردنەوە دواکەوتووانە دەرنەچوونە. هێشتا دابونەریت، ئاییین هەژموونی بەسەر عەقڵی تاکەکاندا ماوە. هێشتا باوەڕ و نەریتە خولقاوەکان لە کلتووری توندوتیژی و زەبر و زەنگ تێنەپەڕیوە. ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا وەکو بوونێکی پەراوێز تەماشا دەکرێن. ئەو باوەڕ هێشتا ماوە، کە ژن ناتوانێ هەموو کارێک بکات، نەڵکو ڕۆڵەکەی تەنیا لە چواردیواری ماڵدا قەتیس کراوە.
سێکس وەکو بەشێک لە ژیانی هەموو تاکێك، ڕۆڵی گەورەی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و دەروونیدا هەیە. دەروونناسێکی وەکو (فرۆید) ڕۆڵی سێکس لە ژیانی مرۆڤدا بەشێوەیەك وێنا دەکات، کە جەنگی یەکەمی جیهانی لە ئەنجامی چەپاندنی سێکسەوە بووە. هەمیشە لە کۆمەلگا نەریتییەکاندا سێکس وەکو غەریزە تەماشا کراوە. زۆربەی پیاوی کوردیش بۆیە سێکس دەکات تاکو غەریزەی سێکسی خۆی دامرکێنێتەوە. بەڵام لە کۆمەڵگا مۆدێڕنەکاندا سێکس وەکو بەشێک لە مرۆڤ تەماشا دەکرێت، چونکە ئەوە تەنیا ئاژەڵە سێکس وەکو غەریزە ئەنجام دەدات. تەنانەت تێڕوانینی پیاوی کورد بەرانبەر چەمکی سێکس، تێروانینێکی چەندێتییە، کامە پیاو شەوانە، یان هەفتانە سێکس زۆر یەنجام بدات ئەوە نیشانەی بەهێزی و پیاوەتییەتی. لێرەوە دەگەینە ئەو بۆچوونەی پیاوی کورد تەنیا وەکو ئامێرێکی سێکس، یان بووکەڵەی سێکس لە ژن دەڕوانیت. بەبێ ئەوەی باری دەروونی و کەسیی و تاکێتی ژنی لەبەر چاو بێت. بەبێ ئەوەی بزانێ سێکس بریتییە لە چۆنییەتی، نەك ژن ئامێری دامرکاندنەوەی غەریزە و هەوەسی پیاو بێت. تەنانەت پیاوی کورد هەمیشە ئەو قسەیەی لەسەر زارە، کە سێکسی کردووە، واتە تەنیا ڕۆڵی خۆی دەبینێ، بەبێ ئەوەی هەست و کەسێتی و مافی ژنەکەی لەبەرچاو بێت. ئەم تێڕوانینە بەرانبەر ژنی کورد، هەوڵێکە بۆ دانانی ژن لە پلەی کۆیلایەتی. ئێستا لە ئەورووپا بوکەڵەی سێکس هەیە، ئەو پیااوانەی حەزیان بە ژیانی تەنیاییە ئەم بوکەڵانە دەکڕن و لە ماڵەوە هەوەستی خۆیان خاڵیدەکەن. هەمان ڕۆڵ بە ژنانی کورد لەلایەن پیاوەوە دراوە.
گۆڕینی ئەم عەقڵیەتە، هەوڵی زۆری دەوێت، چونکە ئەم عەقڵیەتە ڕیشەی کۆنی هەیە، هەزاران ساڵە ڕیشەی لەناو عەقڵ و دەروونی پیاوی کورددا داکوتاوە. بۆ گۆڕینیشی نابێ تەنیا داوا لە پیاوان بکرێ تکایە وەها سەیرمان مەکەن، بەڵکو سەرەتا دەبێ دەنگ لەلایەن ژنانی کوردەوە بێتەدەر، دەبێ قوڕگی ژنی کورد دەنگ و هاواری نەخێر و نا بێت. ئەو هوشیارییە لای ژنی کورد دروست بکەین، کە ئەویش سەرەتا وەکو مرۆڤ، وەکو تاك تەماشا بکرێت. واتە تێکۆشانەکە سەرەتا لەلایەن ژنەوە بێت. چیتر وەکو قوربانی سەریری خۆمان نەکەین. کەواتە ڕزگاری ژنان لە کۆی ئەم باو و یاسا و دابونەریت و عەقڵیەتە خێڵەکییە سەرەتا بە خەباتی ژنانەوە بەستراوەتەوە. سەرەتا ژن دەبێ خۆی وەکو تاك بسەلمێنێ، بە بەڵگەی زانستی و عەقڵیی ڕووبەڕووی ئەم عەقڵیەتە خێڵەکییە ببێتەوە، بۆ ئەوەی بەرەیەکی یەکگرتوو دروست بکات. یەکێك لە گرفتەکانی بەردەم خەباتی ژنانی کورد، زاڵبوونی عەقڵیەتی حیزبییە بەسەر چالاکی و خەباتی فێمینیستی ژنانی کورد. پیاوی کورد لەم سەردەمەدا ئەوەی بۆ ڕوون بۆتەوە ناتوانێ چیتر ژانی کورد دەستەمۆ بکات، بۆیە پەنا بۆ شتی دیکە دەبات. ئەویش دەیەوێ لە ڕێی دروستردنی ڕێکخراوی ژنان، گوایە داکۆکی لە ژنان دەکەن هەوڵی درێژەدان بەو عەقڵیەتەی خۆی بدات. لەو ڕێکخراوانەدا هەر چالاکییەکی ژنان ئەنجام بدرێت دەبێ ڕەنگدانەوەی پێرەوی حیزبکەکە بێت، پێڕە و پرۆگرامی حیزبیش عەقڵی پیاو دایڕشتووە، عەقڵی پیاوی کوردیش لەژێر هەژموونی دابونەریت و ئایین و کۆتوبەندی کۆمەڵایەتیدایە. بۆیەیش ئەو ژنانەی لە کایە حیزبییەکان کار دەکەن، هەمیشە پیاوەکانی ناو حیزب وەکو کەرەسە و ئامێری بەتاڵکردنەوەی غەریزە سەیریان دەکەن. تەنانەت ئەو ژنانەی بە هاوکاری حیزب گەیشتوونەتە پلەیەکی حکوومی یان حیزبی، هیچ ڕۆڵیان لە بەرەوپیشبردنی کێشە و کەیسەکانی ژنان نەبووە، چونکە بیرکردنەوەیان ئازاد نییە، بەڵکو لەژیر هەژموونی حیزبدا و لە پێناوی حیزبدا کاردەکات. بۆ نموونە ئەگەر ژنێك لە حیزبێکی ئیسلامییدا کار بکات، ناچارە باوەڕی بە فرەژنی هەبێت، ئەگەر پەرلەمانتاریش بێت، ناچارە دەنگ بۆ پڕۆژەکە بدات. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێ ژنانی ناو حیزب تا چەند کاریگەری حیزبیان بەسەرەوەیە. ئەم کاریگەرییە، کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی ئەوان دەبێت.




ئەگەر هزرمان هاوردە بکردایە …. کامەران چروستانی

سیانزە ساڵ بەسەر ڕوخانی ڕژێمەکەی سەدام و بیست و پێنج ساڵ بەسەر دەسەڵاتی خۆیی کوردستاندا تێپەدەپەڕێت. ئەم ماوە دوور و درێژە کاتێکی بەس بوو بۆ ئەوەی وڵاتێکی کاولکراو بنیات بنرێتەوە، کۆمەڵگا ڕەوتی ئاسایی ژیانی خۆی بگرێتەوە و بوارە جیاوازەکانی ژیان هێدی هێدی ئەگەر پێشکەوتنێکی زۆریش بە خۆیانەوە نەبینن، ئەوا چەند هەنگاوێکی باشیان بەرەو پێشەوە نابێت. بەڵام مەخابن .ئەوەی لە مەیدانی واقعی عێراقی و کوردستانیدا دەگوزەرێت زۆر دوورە لەو خاڵەی، کوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی دەبووایە پێی بگەشتایە.
ئەوەی باسی لێوە دەکرێت و زانیارییە نهێنییەکان دەیخەنە ڕوو ئەوەیە، کە بەلایەنی کەمەوە نزیکەی سێسەد ملیارد دۆلار لە دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی سەدام هەتا ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ دیار نەماون جگە لەو بڕە اپرە زەبەلاحانەی، کە لە پرۆژەی خەیاڵیدا سەرف کراون. بێگومان هەموو ئەم پارانە لە لایەن سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی عێراقەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان براون: لە سامانی وڵاتەکەوە کراوە بە سامانی تایبەت.
سەرکردە کوردەکانیش لەم بڕە پارانە و لەو بڕە پارانەی کە لەناو هەرێمی کوردستاندا دیار نامێنن، بێ بەش نەبوون و نابن. خۆ ئەگەر تەنها لە سەدا دەی ئەو بڕە پارانەی کە باس لە دیارنەمانیان دەکرێت ڕاست بن، ئەوا ژمارەیەکی ترسناکی گەندەڵیمان لە هەرێمدا بۆ دەردەکەوێت.
وەلێ با ئێمە کەس بە گەندەڵکار دانەنیین، کەس تاوانبار نەکەین و تەنها بیخەینە ئەو قاڵبەوە، کە ئەم پارانە بە هەڵە بە شێوەیەک لە شێوەکان دیار نەماون: بەڵام ئەمەش ڕوویەکی دیکەی ڕاستەقینەی ئاستی هزر و توانای بەڕێوەبردنی ئەو دەسەڵاتدارانە دەردەخات، کە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵانە بوارێکی هێندە پڕ هەڵەیان ڕەخساندووە بۆ ئەوەی ئەو پارانە دیار نەمێنن، بێجگە لەوەی کە بەفیڕۆ ڕۆیشتوون.
بە واتایەکی دیکە و دوور لە هەموو تۆمەتبارکردنێک کەواتە دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە هەرچەندێک ناویان لەناو چوارچێوەی ڕووداوەکانی ناوەوەی ئەم وڵاتەدا زل و گەورە بن، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع خاوەنی ئەو توانا هزری و زانستییە نین، کە بتوانن کۆمەڵگایەک بە دروستی بەڕێوە بەرن، ئەگینا بەبێ هیچ پاساوێک ژیانی ئەم کۆمەڵگایە دەبووایە لە ئێستادا لە ئاستێکی دیکە بووایە.
جا هەر لەسەر بنەمای دڵسۆزی و ڕۆحی نیشتمانپەروەریی ئەم سەرکردانە (هەروەک هەمیشە باسی لێوە دەکەن) ئەگەر بهاتایە تەنها لە سەدا یەکی ئەو بڕە پارەیەی دیار نەماوە (نزیکەی سێ ملیارد دۆلار) هاوردەی هزر، زانیاری، ئەزموون، پسپۆریان بکردایە، ئەگەر لە ناخی خۆیاندا قەناعەتیان بە لاوازی و ناتوانایی خۆیان بکردایە، ئاوڕێکی دڵسۆزانە و نیشتمانپەروەرانەیان لە کۆمەڵگاکە بدایەتەوە، ئەگەر بۆ جارێکیش هەنگاوەکانی خۆیان بخستایەتە ژێر پرسیارەوە و هەروەک هەموو کەرەستەیەکی هاوردەکراو بمانتوانیایە هزرێکی هاوردەکراومان بەکار بهێنایە، ئەوا بێگومان ژیانی ئەم وڵاتە بە ئاقارێکی دیکەدا دەڕۆیشت کە زۆر جیاواز دەبوو لەو کارەساتەی، کە ئێستا تیایدا دەژین.
بەڵام بێگوماننەیانویستووە و نایانەوێت ئەو بیرۆکەیە ئەنجام بدەن، نەک لەبەر ئەوەی هەستیان بە هەنگاوە پڕ هەڵە و گەندەڵکارییەکانی خۆیان نەکردبێت، بەڵکوو لەبەر ئەوەی هەموو هەنگاوێک بەو ئاراستەیە مانای بنیاتنانی سیستمێک دەگەێنێت. دانانی سیستمیش هەمیشە مانای کەمکردنەوەی بواری دزی و گەندەڵکاری دەگەێنێت، کە ئەمەش شتێکە خواستی چینە بەرزەکەی دەسەڵات نییە و نەبووە، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە هەموو نزیکبوونەوەیەک لە داڕشتنی سیستمێکی جێگیر لە هەرێم و وڵاتدا ئاستی ڕاستەقینەی توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتداران دەردەخات و ئەو ڕاستییە تاڵەش ئاشکرا دەکات، کە ئەوان تەنها لەناو سیستمێکی بێ سیستمدا بە توانان نەک لە داڕشتنی ئەو سیستمەدا، کە بە هۆیەوە بتوانن کۆمەڵگایەک بەڕێوە بەرن، کە ئەویش هێندەی پێویستی بە هزرێکی فراوان و دەوڵەمەند هەیە، هێندە پێویستی بە ناوی زل و گەورە نییە. هێندەی پێویستی بە کردار هەیە، هێندە پێویستی بە پەیمانی پوچ نییە. وەلێ ئەوەی ئەم.وڵاتە تەنها لە دروشمە هەڵواسراوەکان و وشە باقوبریقەکاندا دەوڵەمەندە، لە پەیمانە بێ بنەما، درۆ و چەواشەکارییەکاندا، چونکە بۆ ئاستی هزری ئەوان و بەردەوامبوون لە یارییە چەپەڵەکاندا ئەو ڕێبازە تاکە ڕێگەیە کە کۆمەڵگا لەناو هیوا و ئاواتێکی هەمیشەیی بێ کۆتای بەتاڵدا بهێڵنەوە، بۆ خۆشیان ئامانجە دارایی و دەسەڵاتەکانیان دەستەبەر بکەن.




سەبارەت بە پڕۆژەی هەرێمی سلێمانی … ئاسۆکمال

ڕێبین هەردی و مەریوان وریا قانع لەدوو وتاردا(شکستی یەک ئیدارەیی)و(ئیفلاسی سەرتاسەریی) باسی ئەوە دەکەن کە یەک ئیدارەیی کوردستان شکستی هێناوە و چارەسەر ئەوەیە (لەدو هەرێمی جیاوازدا خۆیان رێکبخەن)یان(ستراتیژێکی دیکە ئەوەیە زۆرینەیەکی سیاسیی لەدەرەوەی پارتیدا دروستبکرێت‌و سەرجەمی دەزگاکانی حوکمڕانیی، بۆ دەورەیەکی ئینتیخابی، لەم ھێزە بسێندرێتەوە).

ئەم دوو نوسەرە کە تیۆریسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و دیموکراسی پەرلەمانی بون ئێستا لەبەردەم واقعی ئیفلاسی ئەم دیموکراسی وپەرلەمانە لە کوردستاندا ڕێگاچارەی دروستکردنی هەرێمی سەوز و زەرد یان زۆرایەتی دژی پارتی دەخەنەڕوو .

جیاوازی زۆنی زەرد و سەوز چیە؟
سەرەتا پێویستە بپرسین ئایا جیاوازی یەک ئیدارەیی و دوو ئیدارەیی یەکێتی و پارتی چیە؟یان جیاوازی زۆنی زەرد و سەوز چیە لە ٢٥ ساڵی ڕابردودا؟ بۆچی لە مێژووی دوور و نزیکدا ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە ماوەیەک یەکگرتون و بەرە و حکومەت و پەرلەمانی هاوبەشیان هەیە و ماوەیەکیش شەڕی شاخ و شەڕی شار و شەڕی پۆست و داهاتی نەوتیان هەیە؟ ئایا بەڕاستی دوو سیستەمی حوکمڕانی جیاواز لەکوردستاندا هەیە و دوو مۆدیلی ئیداری و سیاسی و ئابوری لە زۆنی زەرد و سەوزدا هەیە؟
بێگومان هەمو کەس دەزانێ کە یەکێتی و پارتی وەکو یەک هێزی میلیشیایی سەربازی و ئەمنی یان هەیە ، وەکو یەک کۆنترۆڵی داهاتی نەوت و بودجە و گومرگ دەکەن، سیستەمی دادوەری و پەروەردەیان وەک یەکە. هەردوکیان لە گەندەڵی و سەرکوتی ئازادی و نەدانی موچە و دابینەکردنی خزمەتگوزاریەکاندا لەیەک دەچن.
بەکورتی سیستەمی حوکمڕانی ئەم دوو حزبە بریتیە لە ئیمارەتێکی میلیشیایی کە یاسای هێز و لۆجیکی چەک حوکم دەکا. پەرلەمان و یاسا و موچە و ئازادی لەسایەی یاسای میلیشیایدا مانایەکەی ئەوەیە کە هێزی چەکداری حزبی دەسەڵاتدار سنور و پەراوێزی ئەمانەی دیاری دەکا. هیچ یاسا و سنورێک لەسەروو هێزی چەکدارەوە نیە و هیچ بەرژەوەندی و پێداویستیەک لەسەروو بنەماڵە و تاقم و حزبی چەکدارەوە نیە.
خاڵێکی هاوبەشی تری هەردوو حزبی دەسەڵاتدار ئەوەیە کە مۆدێلی میرینشین و ئیمارەت و هەرێمی زەرد و سەوز پەیڕەو دەکەن و هیچکات دروستکردنی دەوڵەت لە کوردستاندا لەبەرنامە و ستراتیژیاندا نیە. لەلایەک لە عێراقدا دەمێننەوە و لەلایەکی تر وابەستەی تورکیا و ئێرانن. ڕیشە و هۆکاری مێژوویی پەیڕەو کردنی یەکێتی وپارتی لەم مۆدێلە دەگەڕێتەوە بۆ دروست نەبونی دەوڵەت لە کوردستاندا. لە چەند سەدەی ڕابردودی ١٨ تا ٢٠دا کە سەردەمی دەوڵەت دروست بون بوە، میرنشینە کوردیەکان لەنێو ئیمپراتوریەتی عوسمانی و ئێرانی دا خەریکی یاریکردن بە هاوسەنگی ‌هێزەوە بون و هەرجارەی لایەکیان گرتوە و لەدژی یەکتریش لەشەڕدا بون. بزوتنەوەی ناسیونالیستی کوردیش کە لە سەدەی بیستدا سەرهەڵدەدا پەیڕەو لەهەمان یاسا و ڕێسای سود وەرگرتن لە کەلێنی نێو دەوڵەتەکانی تورکیا و ئێران و عێراق دەکا . میرنشینە تازەکانی بارزانی و تاڵەبانی کە بەردەوام لە ململانێدان لەسەر باڵادەستی و ناوچەگەری درێژەپێدەری هەمان مۆدێلی حوکمڕانین.
ئەگەر لە ڕابردودا دەوڵەتانی ناوچەکە و هێزە جیهانیە ئیمپریالیستیەکان ڕێگر بوبن لەبەردەم گۆڕینی ئەم واقعیەتە سیاسی و ئابوریەی کوردستان بەڵام لە چارەکە سەدەی ڕابردودا ئەم ڕێگریانە لەبەردەم کوردستانی عێراقدا نەبوە کە ستراکتۆری سیاسی و ئابوری بەرەو دەوڵەت هەنگاونەنێت. ستراتیژ و شێوازی دەسەڵاتدارێتی یەکێتی و پارتی لە ئیمارەتێکی میلیشیایی کە گەورەکردنی هێزە چەکدارەکەی و کۆنترۆڵی داهات و نەوت و خۆبەستنەوە بە دەوڵەتانی ئێران و تورکیا نەبێ هیچی تر نیە. هەربۆیە کوردستان کراوەتە سیستەمێکی کاپیتالیستی بە یاسای جەنگەڵی میلیشیاکان دەڕوات بەڕێوە. شەڕی پارتی لەسەر باڵادەستی لە ڕێگەی مانەوەی سەرۆکایەتی بارزانی و شەڕی ناوخۆی یەکێتی لەسەر داهاتی نەوت ڕاستیەکانی ئەم میرنشینە نەوتیانە دەردەخا.

مۆدێلێکی کۆن و ناوێکی تازە
لە چارەکە سەدەیەکی حوکمڕانی یەکێتی و پارتیدا سەرەڕای بونی پەرلەمان و حکومەتێکی ناوبەناوە بەڵام واقعیەتی دوو ئیدارەیی یان لەڕاستیدا دوو میرنشینی نەگۆڕاوە. کەواتە پێشنیاری دروستکردنی هەرێمی سلێمانی و زۆرینە دژی پارتی بۆچی پێویستە،لەکاتێکدا هەرێمی سەوز ئیدارەی جیاوازی هەر هەبوە و ئێستا لەنێو ئیدارەی سەوزیشدا باڵە میلیشیاکانی یەکێتی خەریکە لەسەر نەوت ورگی یەکتر هەڵدەدڕن و باسی شەرەفی”شەڕواڵ هەڵکێشانەوە”ی یەکتردەکەن.
ئایا بەڕاستی ئەم دوو نوسەرە پێیان وایە زۆنی سەوز دیموکراسیە و ئەگەر زۆنی زەرد لەکۆڵ خەڵکی کوردستان ببێتەوە دنیا شامی شەریفە؟!
ئەم دوو نوسەرە پێیان وابوو کە بەسەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژارنەکاندا پرۆسەی دیموکراسی بونی دەسەڵات لە کوردستان دەستی پێکردوە وئیستاش دوای نەمانی پەرلەمان و شکستی موتوربەکردنی دیموکراسیەکەیان بە سیستەمی میلیشیایی کوردستان، بەدوای تاقیگەیەوەکن لە زۆنی سەوزدا بۆ سەلماندنی ڕەوایەتی دیموکراسی میلیشیایی.

بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا هاوپەیمانی باڵی زۆرینەی یەکێتی یە و باڵی “ناوەندی بڕیار”ی یەکێتی بەم هاوپەیمانەی گۆڕان دەڵێ”میلیشیا ودزی نەوت”، کە هەرهەمان ڕەخنەی گۆڕان لە پارتیە، ئایا لەم زۆنی سەوزە و هەرێمی سلێمانیدا چ ڕێگاچارەیەک هەیە بۆ دەربازبون لەم کۆپیەی “پارتی” ؟ ئایا سلێمانیش دەبێ بەسەر چەند هەرێمدا دابەش بکرێ؟ لەم زۆنی سەوزەدا کە زۆرینەی دیموکراسی تیایدا حاکمە کێشەی کەرکوک چۆن چارەسەر دەکەن ،کە ئێستا میرنشینی سەوز لەبەرامبەر یەکتر و لەبەرامبەر پارتیدا شەڕیان لەسەر چاڵە نەوتەکانە،ئایا ئەمیش دەبێ هەرێمی سەربەخۆ یان سەربە سەوز یان سەربە زەرد بێ؟ بێگومان ئاکامی ئەم شێوە حوکمڕانیە شەڕی ناوخۆی ئەم میلیشیایانە و ململانێی بەردەوامیان لەسەر باڵادەستی و پەیڕەوی یاسای جەنگەڵە لە نێوخۆشیاندا ،کە مانەوە بۆ بە‌هێزترینیانە،بەهێزترین زۆن ،بەهێزترین ناوەند،بەهێزترین بنەماڵە، بەهێزترین میلیشیا و بەهێزترین کەسایەتی ،هتد. ئەم شێوازە لە حوکمڕانی شەڕێکی نەبڕاوە و هەمیشەییە کە ئێستا و ئایندەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەڵگەی کوردستان بەرەو شیواندن و داڕمان و دواکەوتویی دەبات. قەیران و چەقبەستویی سیاسی و ئابوری ئێستا ئاکامی ئەم سیستەمە میرنشینیە نەوتیە میلیشیاییەیە.

هەرێمی سلێمانی یان هەرێمی سەوز
دابەشکردنەوەی کوردستان بەسەر دوو هەرێم و ستراتیژی باڵادەستی زۆنی سەوز بەسەر پارتیدا، هەمان تیۆری و سیاسەتێکە کە یەکێتی و پارتی وەک دوو میرنشین و ئیمارەت خۆیان بە عەمەلی پێی گەیشتون و پیادەیان کردوە. ئەم تیۆریانە تەنیا داڕشتنەوەی ئەو یاسایەیە کە بەسەر سیستەمی حوکمڕانیەتی ئەم حزبانەدا زاڵە و شتێکی تازە نیە. بونی گۆڕان لە زۆنی سەوزدا و وەک هاوپەیمان و بونەوە بەبەشێک لەیەکێتی، هیچ قودسیەت نادا بەزۆنی سەوز و هەرێمی سلێمانی یەکێتی و گۆڕان هەرهەمان میلیشیایی دزی نەوت وداهات و دژی ئازادی بەڕێوەی دەبا کە چارەکە سەدەیەکە هاوشانی پارتی کوردستانی کردۆتە دۆزەخی خەڵکی کرێکار وفەرمابەر و مامۆستا و هەژار و ئازادیخوازی کوردستان و بەهەشتیشی بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی و کۆسرەت و بەرهەم وسەرکردە و سەرمایەدارەکانیان ڕازاندۆتەوە. سیاسیەکانی یەکێتی و پارتی لە ١٩٦٦ و ١٩٩٤ و بەبەردەوامی دوو ئیدارەیی و دووزۆنیان تاقیانکردۆتەوە ، قەیران و بنبەستی سیاسی و ئابوری ئێستاش لەوانەیە جارێکی تر بەرەو ئەو دوو ئیدارەیی و جیاکردنەوەی هەرێمی سۆران و بادینان و تەنانەت هەرێمی کەرکوک و زۆر دابەشکردنی تریان بەرێت. ئەمە لۆجیکی مانەوەیە بۆ بەهێزترین و لۆجیکی ئیمارەتی میلیشیاییە.
دوبارەکردنەوەی ئەم ناوچەگەریە بەزمانی تیۆری و بەناوی بزوتنەوەی ڕیفۆرمیستی پەرلەمانی هیچ ناگەیەنێت جگە لە شەریکی ئاسۆ و ستراتیژی یەکێتی بۆململانێ لەگەڵ پارتیدا لەدرێژەدان بە ناوچەگەری و مانەوە لەقاڵبی ئیمارەتێکی عێراقی و دەرنەچون لە فەلەکی ئێراندا . بەڵام سەیر لەوەدایە باڵەکانی یەکێتی خۆیان چونکە لەگەڵ پارتی هێشتا شەریکی حکومەت و داهاتی نەوت و بودجەن خاوەنی ئەم خولیایانە نین. گۆڕانیش کە ئێستا وازی لە خولیاکانی ڕیفۆرمکردنی سیستەمی میرنشینی میلیشیایی نەوتی هێناوە دەیەوێ لەڕێگەی خولیای جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانیەوە ببێتە شەریک لە دەسەڵات و داهاتی دزراو وسیاسەتی یەکێتیدا. تیۆری هەرێمی سەوز و باڵادەستی زۆنی سەوزی ڕێبین و مەریوان نیشانەی ئیفلاسی ئەم جۆرە دیموکراسیەی گۆڕانە.
ناڕەزایەتیەکانی ئێستای کوردستان پێویستی بە بەدیلێکی سیاسی و ڕادیکاڵدایە کە وەڵامی بۆ کێشەکانی خەڵکی کوردستان پێبێت. تێپەڕبون لەقاڵبی مەمالیک و ئیمارەتی میلیشیاییدا و نەبون بە دەوڵەت پێویستی بە خستنەگەڕی بزوتنەوەیەکی سیاسی و جەماوەری ڕادیکاڵە کە کارلەسەر ئایندەی سیاسی ئەم کۆمەڵگە ئاسۆنادیارە بکا و بەرەو یەکلاکردنەوەی چارەنوسەکەی بەرێت تا چارەکە سەدەیەکی تریش ئەسیری دەستی دوو میلیشیانەبێ،کە یان داهاتەکەی دەدزن یان دەیکەنە یاری دەستی ئۆردوگان و قاسمی سلێمانی.

بەکورتی دەبێ چیتر خەڵک لەناوچەی یەکێتی تەنیا دژی پارتی و لەناوچەی پارتی تەنیا دژی یەکێتی نەبێ، بەڵکو دژی هەردوو بەرەو و بنەماڵەی دەسەڵات بێ و میرنشین و ئیمارەتی سۆران و بادینان بێت.لەم جەنگەڵەی یەکێتی و پارتیدا دەبێ هێزی جەماوەری ڕێکخراو ئەم دوو حزبە ناچار بەگۆڕینی لۆجیکی هێزی میلیشیاکان بۆ هێزی لۆجیکی ئازادیخوازی بکا .پێویستە کوردستان لەجەنگەڵی میلیشیا میرنشینە نەوتیەکانەوە بکرێ بە دەوڵەتێک کە مانای یاسا و ماف و ئینسانی تێدابێ تا چیتر ئەم حزبانە نەتوانن وەک ئیمارەت و شێخ نشین و موڵکی بنەماڵە ڕەفتار لەگەڵ خەڵکدا بکەن و هەرکات ویستیان زۆرن و هەرێم بۆخۆیان جیابکەنەوە و شەڕی خۆیان لەسەر دزی و پۆست وەک چارەنوسی بێ ئیرادەی خەلك بسەپێنن. تیۆری هەرێمی سەوز و ستراتیژی باڵادەستی زۆنی سەوز خۆی بەشێک لەم بێ ئیرادەکردنی خەڵک و گوێڕایەڵی و خۆشباوەڕی وکەوتنەدوای سیستەمی میلیشیاکانی یەکێتی و پارتی و بونە قوربانی ململانی و شەڕەکانیانە.

ئاسۆکمال
١٤ سێپتەمبەری ٢٠١٦




دڵپیسی و نیازپاکی لە نێوان نادیە مورادو ئەوانی دیدا … عومەر محەمەد

١٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ – سلێمانی

نادیە موراد کچێکی کوردی ئاین ئێزیدییە،لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣یە،ئەولەگوندی کۆچۆی ئێزدی نشین لە دایک بووە، کەلە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا گوندەکەیان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە گەمارۆدراو لە ١٥ ئابدا هەموو پیاوەکانیان کۆمەڵکوژکران و ژنەکانیشیان بردن، نادیە موراد یەکێکە لەوکچانەی لەدەستی داعش ڕایکردو ئەمرۆ ١٦ی ئابی ٢٠١٦ لەبارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان و لەمەراسیمێکی تایبەتدا شەرەف ونازناوی باڵیۆزی نیازپاكی عێراقی لەنەتەوە یەكگرتووەكان پێبەخشرا، بێگومان ئەمەش پەرچەکردارێکی گرنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە بۆ داعش و دەستکەوتێکی گەورەیە هەم بۆ کوردوهەم بۆ عێراق .
ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆکورد، ئەگەرچی هەمیشە بەگومانەوە دەڕوانمە هەرجوڵەو قسەیەکی ئەوکەسانەی پێگەی نێودەوڵەتیان هەیە،گومانەکەشم لەوەیە لە مێژە ئەم میللەتە بەپێشچاویانەوە پێشێلکاری گەورەی هەتا ئاستی کۆمەڵکوژی دەرهەق دەکرێت و هەوڵی سڕینەوەی دەدرێت و بەپێشچاوی جیهانەوە نەک جارێک، دەیانجار تاوانی کۆمەڵکوژی کوردان ئەنجامدراوە، وەلێ ئەم کەسایەتیە نێودەوڵەتیانە تەنها لەبەر بەرژەوەندی ئابورییان لەپێش هەموویانەوە لەبەر (بۆنی نەوت) نەخۆیان و نە دامەزراوەو رێکخراوەکانیشیان قسەیەکیان نەبووە بەقازانجی کوردی ستەملێکراو بێت. هەر هیچ نەبێت هەڵوێستێکیان هەبێت بۆ رێگرتن لەوتاوانانەو رێزگرتن لەو پەیماننامانەی خۆیان لەمەر قەدەغەکردنی تاوانی جینۆسایدو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ وئابڕوی مرۆڤایەتی دەریانکردوون و واژۆیان کردوون.
بۆیە ئێستا کە نادیە موراد لەباوەشی بانکی مۆندا دەبینم،ناتوانم میهرەبانی و ئینساندۆستیان بخەمە پێش ئازایەتی نادیەموراد، چونکە ئەوەی نادیەی رزگارکرد ئازایەتی خۆی بوو بە هاوکاری ماڵێکی عەرەبی بەویژدان، نەک هەوڵ وکۆششی سیاسیەکان، کاتێک لەدەستی چەتە بەدرەفتارەکانی داعش هەڵهات و گەیشتەوە کوردستان، ئازایەتی خۆی بوو کەوا دەستەوسان دانەنیشت،هەر هیچ نەبێ نەبووە پاڵەوانی زەلیلی سەرشاشەکانی تیڤی ومیدیای کوردی، کەهەمیشە شاشەکانیان پڕن لەم قوربانیە زەلیلانەو کارەکتەرە چالاکەکانیشیان فەرامۆش کردووە، ئەوە ئازایەتی خۆی بوو قایل نەبوو ببێتە ژنێکی زەلیلی ناو کەمپی ئاوەرەکان، قایل نەبوو بەپیتاکی ئاوارەیی ژێرچادرەکان بژی وشەوان بەداماوی ڕۆژ بکاتەوە،ئەی ئەگەر وانەبووایە چۆن دەبووە کارەکتەرێکی ئەکتیڤ ؟
نادیە موراد بەپێچەوانەی لۆژیکی ئەوانەی ژنیان پێ زەعیفەوکەم عەقڵە،دەڵێت: ئەوەی من گەیاندمە ئەنجوومەنی ئاسایش و وڵاتانی دیكە، ئەو كارەساتانە بوون كە داعش بەسەر كچ و ژنی كوردی ئێزدی هێنا و من بەچاوی خۆم بینیبوومن. هاواری من لەو شوێنانە تەنیا بۆ گەلەكەم نەبوو، بەڵكو مەبەستم بوو بە جیهان بڵێم كار بۆ هەموو ئەوانە بكەن كە بوونەتە قوربانیی دەستی داعش. من وا هەست دەكەم هەتا ئێستا بە ئامانجەكەم نەگەیشتووم، كارێكم نەكردووە بۆ ئەو پیر و گەنجانەی كەوتوونەتە دەستی داعش. ئەوەی من مەبەستم بوو بیگەیەنم ئەوە بوو كە داعش دژی مرۆڤایەتییە، دژی ژنان و منداڵانە، دژی هەموو ئاینێكە. ) کە ئێستا نادیە موراد لەباوەشی (بانکیمۆن)ی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەبینم هەست بەجۆرێک دڵنیایی دەکەم،لەبەرئەوەنیە کە ئامێزی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان سەلامەتیمان دەپارێز نا لەبەرئەوەیە ئەو ئامێزە هێندەی سیاسیە، هێندە هاوسۆزییەکی فریودەرانە نیە. واهەست دەکەم دەبێت مرۆڤایەتی هەلوەستەیەک لە ناپەسەندی خۆی بکات و دەستی داعش وداعش رەفتارو ئەوانەش کورت بکاتەوە کەلەپشتیەوەن . ئەوانیش تێگەیشتوون کەمەترسییەکە لەعێراق وسوریادا قەتیس نابێ بەڵکو مەترسیەکی جیهانیە.
نادیە موراد بەهەموو جیهانی گوت ژن لاوازو کەم عەقڵ نیە، سەرچاوەی فەسادو داوێن پیسی نیە، بەڵکو ئەوانە کەم عەقڵ و لاوازن کە ژن تەنها وەک کەرەستەیەکی سێکسی ومنداڵ خستنەوە دەبینن، تەنانەت لەدیلکردنیشیاندا هەروا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، راستە ئەوە بۆيه‌كه‌مجاره‌ لەدوای تاوانێکی جینۆساید بەم شێوەیە گوێ لەکورد دەگیرێ و ژنێكى كورد به‌هۆى ئازایی و ئازادییەوە هەنگاوەکانی سنوری ناوخۆدەبەزێنێ و ناوپێگەی دەترازێتە کایەی نێودەوڵەتییەوە و متمانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستدەهێنێت و نازناوى باڵێۆزى نياز پاكى پێ دەبه‌خشرێت.
نادیە لەخۆرا ناڵێت: “متمانەم بە حكومەت و سیاسەتی كوردی نەماوە” ئەو باش دەزانێت لەهەرێم چ دەگوزەرێ بێگومان ئەگەر سیاسەتمەداری کورد بیویستایە تێبگات لەدوای ساڵی (١٩٩١)ەوە دەرفەتی هاوشیوە بۆ دەربازبوانی ئەنفال وکیمیابارانیش، هەبوون بەڵام نەیانویست تێبگەن و گوێی خۆیان لەهەر دەنگێکیش کەڕکرد کە دەیویست لە دەردی شەرمنی وتێگەیشتنی کۆڵەواری رزگاریان بکات، بۆیە هەموو ئەو دەرفەتانەیان کوشتووەو خستنەروی ئەوکەسایەتیانەیان بەپێویست نەزانیوە. خۆئەگەر دەرفەتێکیش هەڵکەوتبێت بەرپرسان و وەزیرو گزیرەکان لەبری کارەکتەری گرنگ و شایەتحاڵی گرنگ کادیروخزم وناسیاوەکانیان ناردووەتە دەرەوەو دۆسێی کۆمەڵکوژیان بەقوربانی گەشتی ئەوروپاوئەمریکای خزم و کەسەنزیکەکانی خۆیان کردووە، دەنا لەتاوانی ئەنفالیشدا نەک نادیەمورادێک بەڵکو دەیان نادیە موراد هەبوون کە دۆسێی ئەنفال بگەیەننە ناوەندە گرنگەکانی جیهان و هەموو ئەوانەش شەرمەزاربکەن کە هاوسۆزبوون لەگەڵ بەعس وشۆڤێنیزمی عەرەبی و تورکی وفارسی .
بەگرتنی شەنگال نەک هەر پەردە لەسەر روی چەتەکانی داعش بەڵکو لەسەر کۆی بیرو ڕەفتاری شۆڤینیزمی عەرەبی و ئیسلامی پەردەیان هەڵماڵدرا، ئەوەی لەمێژودا لەتەموومژدا مابووەوە تاوان و بەدرەفتاریەکانی داعش بە وێنەی دیجیتاڵی خستیانەوە بەردەم رای گشتی، ئەوەی لە بارەی ئەتکردن وکرین وفرۆشتنی ژنانەوە لە ئەنفالدا دیزە بەدەرخۆنەکرا ئەمجارە داعش بەلاقەکردنی ژنانی ئێزدی بەئاشکراو بەبێ پەردە سەلماندیانەوە، ئەوان چ لە ئەنفال وچ لە شەنگال ویستیان زیاتر ئابڕوی کوردو ئاینی ئێزدی بەرن، بەڵام بەو تاوان و بەردرەفتارییەیان نەک هەرخۆیان لەسەر ئاستی جیهان ریسواترکرد بەڵکو نیشانەی پرسیاریان لەسەر پیرۆزیەکانیشیان داناو ژنانی ئێزدی نەک هەرداعش و لاقەکارانیان ریسواکرد، بەڵکو هەموو ئەوانەشی ریسواکرد کەهاوسۆزو داعش ڕەفتارن.
هەرچۆنێک بێت مەرجعی فیکری سوننی عەرەبی بەتایبەتی و مرجعی فکری عەرەبی وتورکی دۆڕا داعش و هاوپەیمانەکانی و ئەوانەشی هاوسۆزو هاوپەیمانیانن لەجەنگدا بردیانەوە بەڵام ئەخلاقیان دۆراند، موصڵ وشەنگالیان گرت بەڵام ئابروی دەسەڵاتدارێتی تورک وعەرەبیان برد. ناديه‌ موراد لەلایەن داعشەوە گیراو دەستدرێژی کرایە سەرناموسی بەڵام ئێستا بووەتە شەرەفی هەموو کوردێکی بەشەرەف و هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز بۆیە ئێستا هەر نوێنەرایەتی ئەو ژنانە ناکات، کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر بەڵکو نوێنەرایەتی هەموو کوردێک وعێراقییەکی بەشەرەفیش دەکات لە نەتەوەیەکگرتووەکان . ئەوکچەی داعش ویستی ئابروی بەرێت ئەو ئابروی داعش وهەموو داعش رەفتارێکیشی برد بەتایبەتی لەماوەی ئەم چەند مانگەدا هەنگاوەکانی هێندە گەورە بوون هەرگیز پێشتر لەسیاسەتمەداری کوردی باشور نەوەشاونەتەوەو وبیریان لێی نەکردووەتەوە.
سەیرە ..! لەکاتێکدا سیاسەتمەدارانی خێلەکی کورد نادیەمورادیان فەرامۆش کردووەو لێی ناپرسنەوە، کە ئەو چ پێویستی بەوان نیە، بەڵکو ئەگەر سیاسەت وحیکمەتی سیاسی لەگۆرێ بێت ئەوا ئەوان پێویستیان پێیەتی ! ئەو کچە ئێستا بووەتە رەمزێکی گرنگ کەچی نەک هەرشانازی پێوەناکەن بەڵکو هەستیشی پێناکەن ! لەکاتێکدا دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵی سەردانی فەرماندەو سەرۆک خێلەکانیان بۆ وڵاتان گەرم کردووە، کەلەماوەی ٢٥ ساڵی رابوردوودا ئەم سەردانانە هێج بەرهەمێکیان بۆکورد نەبووە، کەچی نادیە موراد وڵاتان دەگەرێ و له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان و ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێکخراوەنیودەوڵەتیەکان و لەوانەش گرنگتر له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و كۆنگرێسى ئه‌مريكادا دەردەکەوێ و قسەدەکات و پێگەو ئابروی کورد بەرەو هەوراز هەڵدەکێشێ. سەیرە تەنانەت په‌رله‌مانى وڵاتی كوێت پێشوازى لێدەکات و رێزى لێدەنێ، به‌ڵام له‌هەرێمی کوردستاندا نەک هەر سەرۆکایەتیەکان و حزب و رێکخراوەکان بەڵکو کەناڵەکانی میدیاش، بەبايه‌خەوە تەماشای ناکەن و گرنگی پێ نادەن ! ئەوەی نادیە دەیکات وئەوەی دەسەڵات ومیدیا لێی بێدەنگ و بێباکن ئاماژەیەکی رونە کەوا لەهەرێمی کوردستان سیاسەت بایەخیکی بۆئەوان نیە،ئەوەی هەیە بازرگانی ودامەزراندنی پێگەی خێڵەکی بازرگانەکانە. نەک بەهای مرۆڤ و چارەنوسی کورد وپێگەی سیاسی کوردان چ جای دەوڵەتی کوردی. بەدڵنیایی ئەگەر نادیە موراد هەمیشە لەکەناڵەکاندا ئامادەی گریان وکروزانەوە بوایە، ڕەنگە زیاتر جێگەی بایەخ بووایە، چونکە ئەم میدیایەی باشور هێندەی بەدوای لایەنی سۆزداری مرۆڤەوەیە هێندە بەدوای سەرخستنی دۆسێ گرنگەکان و عەقڵانیەت وکارەکتەری بنیاتنەروبەهێزەوە نیە . گومانی ناوێ ئەگەر نادیە موراد کچی سەرۆک خێڵێک بوایە یان دەکوژرا، یان چیرۆکەکەیان بۆ ئاوەژو دەکردەوە ئەوسا دەبووە قارەمانێکی لۆکاڵی و خاوەن پێگەی بنەماڵەیی نەک خاوەن پێگەی نێودەوڵەتی .




گۆڕانکاری … جیهاد موحەمەد

گۆڕانکاری، بەو حیزب و بزووتنەوانە ناکرێت کە خۆیان لەسەر دژایەتیکردنی گەندەڵی و تاڵانچێتییەکەی پارتی و یەکێتی دروستدکردووە یان دروستدەکەن. گۆڕانکاری بە حیزب و بزووتنەوەیەک دەکرێت کە هەوڵ و خەبات لە پێناوی گۆڕینی تەوقوعات و جیهانبینی گشتی خەڵکدا بکات، گەشە بە بیرکردنەوە و عەقڵ بدات. لێرەشدا گرنگە ئەوە بڵێین کە ئەم جۆرەش لە حیزب و بزووتنەوە سیاسییانەش قورسایی ئەرکی گۆڕانکاری لە تەوەقوعات و جیهانبینی تاک و کۆمەڵگەدا ئەوەندەیە کە زەوینە خۆشبکەن بۆ گەشەی بیر و عەقڵ، بۆ گۆڕینی کولتووی کۆمەڵایەتی و سیاسیی دواکەوتوو بۆ کولتوورێکی دیموکراسییانە، زەوینە خۆشکات بۆ بە دامەزراوەییکردنی هەموو دامەزراوە حکومیی و ناحکومییەکان، بۆ پێکهێنانی پەروەردەیەکی دیموکراسیانە و سەردەمیانە کە غەمی گەورەی بونیادنانی مرۆڤبوون و مرۆڤایەتیی بێت لە عەقڵیەت و بیرکردنەوەی قوتابیدا، تەنانەت لە پەروەردەی ساوایاندا، چ لە باخچەی ساوایان و چ لە ناو خێزانەکاندا وەک یەکەیەکی کۆمەڵایەتی سەرەکی. هەموو ئەمانەش بە یاساگەلێکی مەدەنییانە ڕێکدەخرێت و دەچێت بەڕێوە و هەر بە یاساش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. کەواتە حوکمڕانییەک دادەمەرزێنن کە هەموو خەڵک ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشداری تێدا دەکات.
ئەو حیزب و بزووتنەوانەی کە تەنها خەریکی خوتووکەدانی خەڵکن بەوەی کە ئەمان هاتنە سەر حوکم و بوون بە حوکمڕان ئیتر شتێک نامێنێت پێی بووترێت بێ موچەیی و موچەبڕین، یان شتێک نامێنێت پێی بوترێت نەبوونی کارەبا؛ نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە و نەبوونی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئاخر ئەمانە و دەیانی وەک ئەمانە مافێکی سەرەتایی خەڵکە. ئەم مافە سەرەتاییانە هێندە سەرەتایین کە لە زۆربەی حوکمڕانییە دیکتاتۆری و تۆتالیتارییەکانیشدا کە لێوانلێو بوون لە ستەمکاری و چەوساندنەوە و سەرکوتکردن هەبوون و زەوتنەکراون، بۆیە ئەم جۆرە حیزب و بزووتنەوانە جیهانبینی و خەونی تاک و کۆمەڵگە کورت و کورێر دەکەن، خەونە گەورەکان دەکوژن و خەڵکی فێری ئەوە دەکەن کە داوای تێرکردن غەریزە ئاژەڵییەکانی بکات و هیچی دیکە.
ئەفسووس ئەم مۆدێلە سیاسیەی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی لە ماوەی چارەکە سەدەیەکدا جگە لەوەی کە ئەم مافە سەرەتاییانەی خەڵکیان زەوتکردووە، بە هاوکاری ئەم جۆرە لە حیزب و بزووتنەوەی ئۆپۆزسوێن هەموو هەوڵ و بیرکردنەوەی خەڵکی هێندە نزمکردۆتەوە کە تەنها داوای دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن و هیچی دیکە، ئەمەش بمانەوێت یان نا بیرکردنەوەی خەڵک کورتدەکاتەوە لە چاکسازییدا، چاکسازیش بە واتای درێژەدان بەم حوکم و مۆدێلە سیاسییە گەندەڵەیەی پارتی و یەکێتی، کەواتە دەتوانین بڵێین ئەم جۆرە لە حیزب و بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆن کە قاچێکی لە ناو خەڵکدایە و قاچەکەی دیکەی لە ناو دەسەڵاتە سیاسییە گەندەڵەکەدایە پارێزەری دەسەڵاتە سیاسییە گەندەڵەکەیە. ئەم داواکردنی چاکسازیە، کە خۆی لە دابینکردنی مافە سەرەتاییەکاندا دەبینێتەوە بە ئاسانی وای لە خەڵک کردووە کە دوای ئەو حیزب و بزووتنەوانە بکەون کە ئەم مافە سەرەتاییانەی خەڵکیان کردووە بە کەرستەیەک بۆ خەڵک کۆکردنەوە و دەنگدەران لە دەوری خۆیان، ئەویش بەم دوو هۆکارە: یەکەم/ ناهۆشیاری سیاسیی و کورتبینی خەڵک، کە وا ڕاهێنراوە تەنها بیر لە ژیانی ڕۆژانەی و مافە سەرەتاییەکانی بکاتەوە. دووەم/ ئەم جۆرە داواکارییانە ئاسانە و خەبات و تێکۆشانێکی قورس و گرانی ناوێت، ڕەنگە بە ئاسانیش دەسەڵاتە حکومڕانییە گەندەڵەکە ئەم داواکاریانە جیبەجێ بکات بۆ ئەوەی وەک دەرمانێکی سڕکەر خەڵکی پێ بێهۆش بکات و درێژەش بە دەسەڵاتی سیاسیی گەندەڵ تاڵانچێتییەکەی خۆی بدات.
لە ڕاستیدا کۆبوونەوەی خەڵکی لە دەوری حیزبێک یان حیزبگەلێک کە پەیامی ئەوە بدات بە خەڵک کە دەخوازێت ئەم مافانە بگێڕێتەوە بۆ خەڵک خۆی لە خۆیدا نەرێنی و عەیبەیەک نییە، بەڵکو زۆریش ئەرێنی و باشە، بەڵام کێشەی بیرکردنەوەی من لێرەدا لەگەڵ ئەم جۆرە حیزب و بزووتنەوانەدا ئەوەیە کە لە هەمان خولگەی سیاسەتی یەکێتی و پارتیدا دەسوڕێنەوە، واتە خەڵک ڕاناهێنن بۆ دەربازبوون لەم جۆرە لە حوکمڕانی، بەڵکو تەوقوعات و جیهانبینی خەڵک هێندە نزمدەکەنەوە کە پێدانی موچە و بوونی کارەبا و ئاوی خواردانەوەی پاک و نەمانی گەندەڵی یان هەندێک خزمەتگوزاری دیکە هەموو شتێک بێت!.
شتێکی دیکەی ترسناک کە من هەستی پێدەکەم، ئەوەیە کە هەموو حیزبەکانی کوردستان و زۆربەی زۆری ڕۆشنبیران و ڕەخنەگرەکانی ئەم ڕەوشە قەیراناوییەی ئێستای خەڵکی کوردستان تەوەقوعات و جیهانبینییان ئەگەر نەشتوانم بڵێم بە تەواوەتی وەک یەک وان، دەتوانم بڵێم زۆر لەیەکترییەوە نزیکن.
بە گشتی لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوین و ئەو وڵاتانەی پێیان دەوترێت وڵاتانی ئیسلام یان جیهانی سێیەم، جیهانبینییەکی نەریتی و دینیی باڵیکێشاوە بەسەر عەقڵیەت و بیرکردنەوەی زۆربەی زۆری خەڵکدا، ئەم جیهانبینیە نەریتییە هێندە بەربڵاو و کاریگەرە بە دەگمەن حیزبی سیاسیی و ئیلیتی رۆشنبیر و نووسەران و کتێبنووسەکان و ڕەخنەگران و بەرەی ناڕەزاییەتی بە حوکمڕانییە نادیموکرات و دیکتاتۆر و تۆتالیتارەکان لێی دەربازبوون و توانیوانە عەقڵ و بیرکردنەوەی خۆیان ئازاد بکەن لەم جیهانبینی و تەوقوعاتە نزم و نەریتییە دینی و دواکەوتووە، کە لە هەناوی قۆناغی خێڵەکی و دەرەبەگایەتییەوە سەرچاوەی گرتووە. بە بڕوای من کێشەی سەرکی خەڵک، کە ناتوانێت حوکمڕانییەکی دیومکراسیانە و سەردەمیانە دامەزرێنێت و بیهێنتە ئاراوە ئەم تەوەقوعات و جیهانبینیە نزمەیە.
جیهانبینی و تەوەقوعاتی خەڵکی خۆی لە هێزی خێڵ و خزمایەتی و تایەفەگەرێتیدا دەبینێتەوە. ئەم جیهابینی و تەوەقوعاتە خەڵکی گشتی دابەشکردووە بە سەر چەند حیزبێکی بنەماڵەیی و خێڵەکی و تایەفەگەرێتی و ناسیۆنالستی و نەژادپەرستیدا، کە زۆرێک لەم حیزب و هێزانە جڵەوی حوکمیان گرتۆتە دەست و حکومەت و دەوڵەتی دیکتاتۆر و تۆتالیتار و چەوسێنەر و سەتمکار و داپلۆسێنەریان بۆ خۆیان دامەزراندووە و بووشن بە بریکار و هەڵسوڕاوی دەستی کۆمپانیا زەبلاحەکانی جیهانی سەرمایەداری. ئەم جۆرە لە بیرکردنەوە تەسک و عەقڵیەتە دواکەوتوو و نەریتییە هەندێک جار خەڵکی دابەشکردووە بەسەر ناوچەگەرێتی و دەڤەرچێتیشدا.
ئەم جۆرە عەقڵیەت و بیرکردنەوە داڕزاوە کارێکی کردوە، کە مرۆڤەکان کەسایەتی و شکۆی خۆیان لەم گروپانەدا دەبیننەوە، ئەوی لەم گروپانەدا نەبێت شکۆمەند و مەزن نییە! بۆیە بە دەستەجەمعی و بە حەشامانی گەورە خەڵکی بێ ئەوەی هەست بە خۆیان بکەن بوون بە کۆیلەی ئەم حیزب وحوکمڕانانە، خودی خۆیان بوون بە ئامرازێکی بەهێز بۆ درێژەدان بە ستەمکاری و چەوساندنەوەی خۆیان و هەموو گەل و کۆمەڵگەکەیان. ئەوەی کە پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی بەرەی کوردستانی هێنایە سەر حوکم، کە بوون بە مۆدێلێکی سیاسیی زۆر ستەمکار و چەوسێنەر و داوپلۆسێنەر، ئەوە خەڵکی ستەملێکراو و چەوساوە و ڕەشوڕووت بوون، کە بە چەپەڵە ڕێزانەوە ڕؤژی هەڵبژاردنە پڕ لە ساختەییەکانیان کردبوو بە جەژن و بە لێشاو دەچوون بەرەو سندوقی دەنگدان. ئەوە خەڵک خۆیان بوون بۆ درێژەدان بەم مۆدێلە سیاسییە گەندەڵە دایک و باوەک و باپیرە نەخۆش و کەنفتەکانیان بە کۆڵ و بە نەقالەی خەستەخانەکان دەبرد بۆ دەنگدان و ئەمشیان کردبوو بە نیشتیمانپەروەری و پیرۆزیی دەنگدان، کار گەیشتبووە ئەوەی هەرکەسێک دەنگی نەدایە تەخوینیان دەکرد.
ئەم حیزب و حکومڕانانە تەنها بە ستەمکاری و چەوساندنەوە و سەرکوتکردن وازناهێنن، بەڵکو هەر جارە و بە ناوێکەوە بەردەوامی دەدەن بە شەڕێکی نەگەریس و نەبڕاوە لە نێوان خەڵکی ڕەشوڕووتدا، جارێک بە ناوی دین و پاراستنی دین؛ بە ناوی تایفەگەرێتی سوننی مەزهەب و شیعەگەرێتیی؛ جارێکی دی بە ناوی نەتەوە یان مافی نەتەوە و ناوچە و دەڤەر و شارچێتییەوە. ئەگەر ئەمانەش نەبوون بە کەرستەیەکی شەڕ هەڵگیرسان، ئەوە بە ناوی پاراستنی (سیادەی) دەوڵەت و سنورپارێزییەوە ئەم شەڕە بەرپا دەکەن. دەیان سەدەیە بەم ناوانەوە شەڕەکان بەردەوامن و گوشت و خوێنی مرۆڤی دەرخوارد دەدرێت. لە دوای هەر شەرێکیش هەژموون و دەسەڵاتی ستەمکار و چەوسێنەری ئەم یان ئەو لایەن بە جۆرێک بەهێز دەکات کە دەخوازێت لایەنی بەرامبەر بە تەواوەتی بسڕێتەوە، هەر ئەم هەژموونەشە کە دەبێتە هۆکاری بەرپابوونی جینۆساید، دەیان جار لە ژێر ناوی جۆراو جۆردا جینۆسایدی ئەم نەتەوە یان ئەو نەتەوە، ئەم دین و تایەفەی دینی یان ئەو تایەفەی دینی بە جۆرێک لاوازبوون کە خەریکبووە بنەبڕ بن یان بە تەواوەتی بنەبڕ بوون و فەوتاون.
لە باشترین حاڵەتدا، کە بە حساب سەرکەوتنی گەل و خەڵکی ئازادیخوازە لەم شەڕانەدا، بە نموونە وەک ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستان، کەچی چونکە لایەنی بە ناو (شۆرشگێر)، یان لایەنی بە ناو نەتەوە پارێز و نیشتیمان پارێز داڕزاوی دەستی هەمان عەقڵیەت و بیرکردنەوەیە، هەمان هەستی دەسەڵاتخوازی و داگیرکەری هەیە، هێندەی پێناچێت خەڵکی تووشی هەمان دەردیسەری و چەوساندنەوە و ستەمکاریی دەکاتەوە، وەک لە کوردستاندا خەڵکی لە سەر دەستی(شۆرشگێڕکانی) پارتی و یەکێتیدا ئەوە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە خەڵکی خراپتر لە جاران تووشی چەوساندنەوە و ستەملێکردن بوونەتەوە.
ئەم دۆزانە، وەک دۆزی کورد بە نموونە، یان دۆزی دین و ئاینزایەک، کە دەکرێن بە کەرەستەی شەڕەکانی نێوان خەڵک، خۆیان لە خۆیاندا مافێکی ڕەوایە کە خەبات و تێکۆشان بکرێت لە پێناویدا بۆ ئەوەی جینۆساید نەکرێن، یان لە پێناوی ئەوەی مافی نەتەوەییان یان دینییان لە ژێر هەژموونی نەتەوەیەکی دیکە و دینێکی دیکەدا لاواز نەبێت و نەفەوتێن، واتە مافی خۆیانە شکۆمەندی بۆ خۆیان بگێڕنەوە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە، کە هەرچۆن نەتەوەی سەردەست یان دینی بەهێز و داگیرکار هێز بەکاردەهێێت بۆ داگیرکاری و هەژموونگەرایی خۆی و لەم پێناوەشدا دەخوازێت بەرامبەری بسووتێنێت و بیسڕێتەوە، ئەم عەقڵیەت و بیرکردنەوەیە، بووە بە عەقڵیەت و بیرکردنەوەی نەتەوە و دین و گروپە بچکۆلە چەوساوە و ستەملێکراوەکانیش، بۆیە ئەوەی کە کراوە بەرامبەریان ئەمانیش لە ڕێگەی حکومڕانییەکەی خۆیانەوە گەر بۆیان بلوێت هەمان شت دەکەنەوە بەرامبەر بە نەتەوە و دینەکانی دیکەی کە جاران ستەمکار و چەوسێنەر بوون، واتە هاوکێشەکە هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت، بەڵکو تەنها جەمسەرەکان دەگۆڕدرێت.
شتێکی دیکە کە زۆر ترسناکە! ئەوەیە کە ئەم عەقڵیەتە و بیرکردنەوەیە شۆربۆتە خواری خوارەوەی یەکە کۆمەڵایەتییەکان و زۆربەی زۆری تاکەکانی کۆمەڵگاشی گرتۆتەوە. ئەگەر تێبینی بکەین لە خێزاندا چۆن باوک باوکسالاریی دەکات، چۆن براگەورە بە سەر دایک و خوشک و برای بچکۆلەیدا دەخوڕێت و فەرمان دەردەکات، بە هەمان شێوە ئەم عەقڵیەتی باوکسالارییە دەبێت بە عەقڵیەتی تاک بە تاکی خێزانەکە و لە بچوکترین دەرفەتی دروستکردنی قەوارەیەکی دیکەی خێزانیدا هەمان عەقڵیەت و بیرکردنەوە دووبارە دەبێتەوە، ئەم عەقڵیەت و بیرکردنەوەیە بۆماوەیە و بە درێژایی سەدان ساڵە خەڵکی ئەم وڵاتانە دەناڵێن بە دەستیەوە و ڕزگاری و سەرفرازی و شکۆمەندی مرۆڤەکان ژێر پێدەخرێت و بەردەوامیش بەم ناوانەوە شەڕەکان درێژەیان هەیە. واتە وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، ئەو هاوکێشەیەی کە چەوسێنرە و چەوساوەی تێدایە هەڵناوەشێتەوە، بەڵکو لە باشترین حاڵەتدا گۆڕانکارییەکان، خۆیان لە ئەمسەر و ئەوسەرکردنی هاوکێشەکەدا دەبیننەوە، ئەوەی جاران چەوسێنەر و ستەمکار بووە ئەمڕۆ دەبێت بە چەوساوە و ستەملێکراو. دەشبێت ئەوە بزانین هەمیشە چەوساوە و ستەملێکراو زۆربەی زۆری خەڵکە ڕەشتوڕووتەکەیە، واتە لە هەردوو حاڵەتەکەدا خەڵکی رزگاریان نابێت لە مەنگەنە و دەستاڕی هاڕینەکە. ئەم لەسەر حوکم بێت یان ئەوە لەسەر حکوم بێت، گۆڕانکارییەکە تەنها ئەوەندەیە کە دەستاڕەکە چۆتە ژێر دەستی چەوسێنەر و ستەمکارێکی دیکە. کەواتە ئەم شەڕانە شەڕی خەڵک نەبوون، بەڵام کوێرانە و نەفامانە کردوویانە بە ناوی رزگربوونیانەوە.
شەڕی خەڵک لەم سەردەمەدا، شەڕێکە کە دژی نابەرابەری و نایەکسانی و نادادپەروەری دەکرێت. بە بروای من شەڕێکە لە پێناوی هێنانە ئارای حوکمێکی ڕاستەقینەی دیموکراسییدا دەکرێت، شەرێکی لە پێناوی ئازادییەکانی تاک و تاکگەرییدا دەکرێت، شەڕێکە لە پێناوی نەمانی چەوساندنەوە و ستەمکاریی و هەڵاواردن و جیاکارییەکاندا دەکرێت، شەڕێکە لە پێناوی پێکهێنانی دەستورێکی مەدەنیانەدا دەکرێت کە هەموو مافەکانی تاک و نەتەوە و کەمەنەتەەوە و دین و ئاینزایەک دابنین بکات بە یاساگەلێکی مەدەنیانە و مۆدێرنانەی سەردەم.

جیهاد موحەمەد
١٦/٠٩/٢٠١٦




یادی تاوانی کۆمەڵکوژی گەلی زیلان (دۆڵی خوێن) … د.ناجح گوڵپی

پێش 76 ساڵ و لە 18/ ئەیلولی ساڵی 1930 دا دەولەتی ڕەگەز پەرستی تورکیا تاوانێکی تری کۆمەڵکوژی دژ بە گەلی کورد لە باکوری کوردستان،ئەنجام دا، لە دۆڵی زیلان ( گەلی زیلان) لە ناوچەی ئەرگیش لە پاریزگای وان ،بەمەبەستی دامرکاندنەوەی راپەڕینی ئاگری.
دەولەتی تورک دڕاندانە کەوتە کوشتنی خەڵک و سوتاندنی گوند ەکانی دۆڵی زیلان ، کە سەرجاوە کوردیەکان دەلێن ( 47000) کەسی بێ دیفاع کۆمەڵکوژ کران لەلایەن سوپای دەولەتی تورکەووە، لەوکاتەوە ناوی دۆڵی زیلان گؤراوە بۆ دۆڵی خوێن ،جونکە خوێنێکی زۆری تێدا ڕاژ.
سەرچاوەکانی دەولەتی تورک( ڕۆژنامەی حوریەت ) دانیان ناوە بە کوشتنی 15000 پانزە هەزار کەسدا لەو کۆمەڵکوژیەدا، بەلام نوسەری کورد حسن هوشیار سردی کە خۆی شایەت حاڵی ئەو کۆمەڵکوژیە بوە دەڵێ لەئەنجامی کاول و وێرانو سوتاندنی 180 گوندی کوردی لە ناوچەکە 47 هەزار مرۆڤی بێتاوان لەژن و مناڵو پێر کۆمەڵکوژ کراون، و سەر بە هۆزەکانی ( حسنا ، زیلان، سبکان، ئەدمان ).
شۆڕش یان راپەرینی ئاگری داغ:
لەدوای خامۆش بونی شۆڕشی شیخ سەعیدی پیران لەساڵی 1925 ، زۆرێک لەفەرماندە سەرباز وجەکدارانی ئەو شۆرشە خۆیان نەدا بەدەستەوە لەشاخ و گوندە دورە دەستەکان مانەوە، بڕوایان بە لێ بوردنی درۆزنانەی دەولەتی تورک نەبوو، دواتر لەچەندین شووێن دەستەی جەکداریان دروست کرد لەناوچەکانی تری باکوری کوردستان ،تاکو سوپای تورک بە باشی نەی پەرژێتەسەر دامرکاندنەوەی شۆڕشی ئاگری کەلەساڵی 1927-1930 خایاند، لە شاخی میلاتۆ سەر بە قەزای خیرزان دەستەی چەکدار دروست بوو، هۆزی کرسان لە جزیرەی بۆتان ئەوانیش دەستەی جەکداریان درست کرد ، لە شاری فارقین، و لیجە ،ئامەد،بینگۆل کە چەندین دەستەی چەکداری زازا دەستیان بە خەبات کرد، لەگەڵ چەندین دەستەی جەکداری تری هۆزە کوردەکان ، کە داوای مافی نەتەوەیی خۆیان دەکرد، ئەم دەستە چەکدارانە پاش کۆبونەوە بڕیاریان دا پەیوەست ببن بە شۆڕشی ئاگری وە دوای بڕینی زیاتر لە 700 کیلۆمەتر بەپێ تەڤلی شۆڕش بوون.
شۆڕشی ئاگری بەسەرکردایەتی جەنەراڵ ئیحسان نوری پاشا بوو* لەدوای هەڵسوکەوتی حکومەتی ئەتاتورک لەگەڵ کوردان و دامرکاندنەوەی شۆڕشی شیخ سەعید، ئەوکات ئیحسان نوری پاشا ئەفسەر بوە لە سوپای تورکیا، ئیتر بەهۆی کردەوەی نامرۆڤانەوە دژی هاو ولاتیو هاو زمانەکانی واز دەهێنێ لە سوپا و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە ئەدات و شۆڕش بەرپا دەکات بۆ بەدەس هێنای مافەکانی کورد، پاشان حیزبێک دروست دەکەن لەگەڵ بەدرخانیەکان و کەسانی تری دڵسۆزو کوردپەروەر بە ناوی (خۆییبون) واتە سەربەخۆ بون لەساڵی 1927 دا.
لەوکاتە بەدواوە چەندین شەڕو پێکدادان لەنیوان شۆڕشگێران و سوپای داگیرکەردا هاتە ئاراوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئاگری،دوژمن زیانی مادی و کوژراوی زۆر بەردەکەوت،تەنانەت چەند فڕۆکەی کەوتە خوارەوە، بۆ ئەمەش دەولەتی تورک داوای گرتنی موالیدی نوێی کرد تاکو ژمارەیەکی زۆر سەربازی لەبن دەستا بێت و توانی 29 لیوا کۆبکاتەوە وهێرش بکاتە سەر ناوجەکانی ژێر دەستی شۆرشگێران ،هێڕشەکان لە مانگی یانزەی ساڵی 1930 دا چر کرانەوە.
کوشتاری گەلی زیلان:
کوشتاری دۆڵی زیلان لە مانگی ئەیلولی 1930 رووئەدات بەلام ئەم ڕۆژەیان دیاری کردوە بۆ یادەوەری تاوانەکە 18/9/1930 .
شاهید حالێک دەگێڕیتەوە ئەفسەرێک بەخۆیی و سەربازەکانیەوە دەچێتە گوندی ( گەرماوا ئەدمان) کە گوندێکی دورە لەبەرەی جەنگ، ئەفسەرکە بانگی کوێخای گوندی دەکات وپێ دەلێ دەبێ لەگەل کورەکەت بچن بۆ شار ،(خواردنەوە -عارەق) بهێنن بۆ ئەم سەربازانە، ئەویش دەلێ باشە ئیستا کەسێک دەنێرم بۆتان بهێنێ، بەلام ئەفسەرەکە رازی نابێت و دەلێ هەر ئەبێ خۆت و کورەکەت بچن،( دیارە نەهانەی پێگرتوە نیازی خراپی بوە ) ئەویش ناچار دەبێ دەچی، هەتا دێنەوە،ئەفسەرو سەربازان بەزۆر دەستی ژنو منالەکانی دەگرن و جەندین کەسی تریش لەگوندەکە بەزۆر دەست دەگرن( توندوتیژی سێکس) ، کاتێ کوێخا بەرەو گوندی دەگەرێتەوە،ژنەکەی دەچێت بەهانایەوە پێی دەلێ ئەمانە بەزۆر ئێمەیان دەست گرت، ئەویش قسە ناکات و لەکاتی میوانداری و خواردنەوەکەدا، بەهاوکاری پیاوانی گوندەکە هەموو سەربازەکان دەکوژن،و دواتر پەیوەندی دەکەن بەشۆڕشگێرانەوە، پاش بڵاوبونەوەی هەوالەکەو گەیشتنی بە دەسەلاتدارانی دەولەتی تورک، وەک کاری هەمیشەیان ئەتاتورک فەرمان ئەدات کە کۆمەڵکوژی ئەو ناوچەیە بکەن کە سەربازەکانیان کوشتوە لە پشتەوەی بەرەی جەنگ بوون، ئەوانیش بەسەربازێکی زۆرەوە شالاو دەهێنن بۆ گەلی دێڕی (زیلان) ئەو 180 گوندە وێران دەکەن و هەرچی خەڵکیشی تیدا بوە کوشتیان ژمارەیان 47000 کەس بوە، لە هۆزەکانی ” زیلان،ئەدمان،حسنا ،سبکان ” بوون.
دواتر هێرشی سوپای تورک فراوانتر دەبێت بە 29 لیوا هێرش دەکات و بەجەکی هەمەجۆر، لەگەڵ ئەمەدا کوردەکان بە وە تۆمەتبار دەکەن کە دەستی ئینگلیز لەپشتی ئەمانەوەیە بۆیە لەڕیگای حزبی شوعی ئازەربایجانەوە لەگەڵ روسەکان ڕیک دەکەون کە پشتیوانی راپەرینی کوردەکان نەکەن هەروەها وتوێژ لەگەڵ دەولەتی ئیران دەست پێ دەکاتو ڕیک دەکەون سوپای تورکیا لە پشتەوە لەدیوی ئیرانەوە دێنو هەندێ ناوچەی ستراتیجی دەگرن و ئیتر گەمارۆی شۆڕشگێران توند دەبێتەوە، شەرو کوشتار زۆر توند دەبێت، لەکۆتایدا شۆرشگێڕانی کورد بەرگەی هەموو هیرشەکان ناگرن و بۆیە بەناجاری بلاوەی لێ دەکەن و زۆربەیان روو دەکەنەڕۆژهەلاتی کوردستان (ئیران) ،ناوجەی خۆی و سەلماس و ورمێ، ئیحسان نوری پاشا دەبەنە تاران لەوێ وەک پەنا بەر ی سیاسی دەمێنێتەوە ،تاساڵی 25/3/1976 لە ڕوداێکی گوماناویدا بەهۆی لێدانی ماتۆر سکلێتەوە گیانی دەسپێرێ، زۆریش بەداخەوە کە مێژوی خەباتی کورد پڕیەتی کە بەرخۆدان و دامرکاندنەوە بە پیلانی دەرەکی و دەست تێوەردانی دوژمنان.
لەئیستادا فلمێکی دۆکیومێنتاری بەرهەم هاتوە لەسەر کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلان،فلیمەکە بەناوی “دۆڵی خوێن” تومارکراوە، لە بەرهەم هێنانی ” سعادە ئولغنۆ ” مۆزیکی “لسونا ئالان”.
ئیحسان نوری پاشا (1896-1976 ) لەتەمنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، سەرکردەو نوسەرو مێژونوسێکی کوردی دیار بوە، پاش تەواوکردنی خوێندنی بنەرەتی روی لەئەستانە کردوە بۆ تەواکردنی خوێندنی سەربازی ،بەئەفسەری پلە دوو دەرچوو،دواتر لەسەردەمی ئەتاتورکدا پلەی بەرزتر کرایەوە،پاشان بەهۆی کردوە دژە مرۆڤانەو دژە کوردەکانی دەسەلاتی تورکیاوە، حزبی خۆیی بوونی لەگەڵ بەدرخانیەکان و گەلێ دڵسۆزی تردا دامەزراند و شۆڕشی ئاگری بەرپا کرد.

د.ناجح گوڵپی 18/9/2016




ئایا کۆمەڵگەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات لەنێو قۆناخی سەرمایەداریدان یان هەنگاو بەرەو ئەو قۆناخە دەهاوێژن؟

پێدەچێت ئەم پرسیارە بڕێک ئاڵۆز خۆی نیشان بدات.چونکە کاتێک چاوێک بەپەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ململانێ چینایەتیەکاندا بخشێنین دەبینین بونیان هەیە.یان سەیری ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی هەرچ کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵگەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بکەین،دەبینین دابەش بونە چینایەتیەکە بەئاسانی دەبینرێت. وەخودی پێکدادانەکانیش ڕۆژانە بەرچاودەکەون،پێکدادانەکانی نێوان ناڕازیان و بەرەی سەردارانی نێو کۆمەڵگەکان. لێرەدا دیسان پرسیارێک خۆی قوت دەکاتەوە:ئاخۆ گەر کۆمەڵگەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات لەنێو پەیوەندیەکانی سیستەمی سەرمایەداریدان،بۆچی تا ئێستا ئاستی گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی زۆر لاوازە؟یان بۆچی هێشتا ئایدۆلۆژی ئاینی خۆی سەپاندوە بەسەر هزری زۆرینەی تاکەکانداو لەنێو یاساو ڕێساکانی دەوڵەتەکانیشدا پلەی یەکەم دراوە بەو ئایدۆلۆژیە ئیسلامیە؟ ئاخۆ کاتێک سەیرێکی مێژووی وڵاتانی ئەوروپا بکەین تائەوکاتەی ئایدۆلۆژی مەسحیەت خۆی سەپاندبوو نیشانەی ئەو قۆناخە نەبوو کەپەیوەندیەکانی کۆمەڵگەکانیان هێشتا لەنێو قۆناخی دەرەبەگایەتیدان؟ ئاخۆ گەر سەدەی ڕێنسانس و سەدەی ڕیفۆرمی ئاینی و سەدەی ڕۆشنگەری نەبوایە،پێدەچوو قۆناخی لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئاینی فیئۆدالی لەوڵاتانی ئەوروپادا بەبن بەست بگەیشتایە؟ یان پێشوەچونەکانی زانست و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان هۆکارە سەرەکیەکەی کۆتای هێنان بوون بەقۆناخی فیئۆدالی و ئاینی لەوڵاتانی ئەوڕوپادا؟ دیارە لەسەدەی چواردەوە ئیتر ئاستی پەیوەندیە بازڕگانیەکان و گەڕان بەشوێن دۆزینەوەی بازاڕ بۆ ساغ کردنەوەی کاڵاکان دەست پێدەکات و پێشوەچونی پەیوەندیە چینایەتیەکانیش هەنگاوێک ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت.لەگەڵ ئەو هەنگاو هەڵهێنانەشدا ئاستی هۆشیاری بازرگانی و زانست و دۆزینەوەی داهێنانەکان لەبوارە جۆراو جۆرەکاندا لەتەکانی بێگەڕانەوەدا بوە و گەشەی بەخۆی داوەو لەگەڵ خۆیشیدا کۆی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی بەئاڵوگۆڕی جۆراوجۆردا هێناوە تا گەیاندویەتیە ئەم سەردەمەی ئێستای.
دیارە بابەتەکەم لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتە بەشێوەیەکی گشتی. ئێستا دەمەوێت بپرسم ئاخۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات قۆناخی ڕێنسانسیان پێویستە یان قۆناخی ڕێنسانسیان تێپەڕاندوە؟ ئەگەر قۆناخی ڕێنسانسیان پێویستە کەی دەتوانرێت هەنگاوی بۆ بهاوێژرێت یان ئەگەر قۆناخی ڕێنسانسیان تێپەڕاندوە،بۆچی تائێستا ئایدۆلۆژی ئاینی خۆی سەپاندوە لەنێو دەستورویاساکانداو لەنێو پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکانیشدا ڕەواجێکی زۆری ماوەو ڕۆژانە کۆمەکی پێدەکرێت؟ یان بۆچی هێشتا دەسەڵاتە دیکتاتۆرە تۆقێنەرە قەومی و دینیەکان زاڵن لەنێو پێگە سەرەکیەکاندا؟ کاتێک سەیری قۆناخی سەدەی پێشوو بکەین،دەبینین هەرلەدوای کۆتای هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانەوە،جۆرێک لەجۆرەکان لەنێو دابەش کردنەوەی سەرزەمین لەنێو براوەکانی زلهێزانی جەنگدا،وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیش خۆیان لەنێو پەیوەندیەکی نوێدا بینیەوە،یانی ئەو دابەشکردنەی کەلەدەرەوەی هەڵبژاردەو خواستی گەلانی ناوچەکە بوو،جۆرە پەیوەندیەکی دروست کرد کەجیاواز بوو لەسەردەمی قۆناخی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەویەکان. لەم دابەش کردنە نوێیەدا،دەست نەبرا بۆ قۆناخی وەرچەرخان وەک ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا دەستیان بۆبرد لەسەردەمی خویاندا. یانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیە ئابوری و سیاسیەکان،ڕێکخستنەوەیان زیاتر لەبەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزانی جیهان بوو نەک لەسەر بەرژەوەندی وەرچەرخانێکی مێژووی کەگەلانی ناوچەکەو چین و توێژە هەژار کراوەکان بتوانن سودمەندی سەرەکی بن تێیدا. لەوێدا زەمینە خۆشکردن بۆمانەوەی پەیوەندیە فیودالیەکان بەباشی کاری لەسەر کراوە.
پێدەچێت لەدوای قۆناخی دەست بردن بۆسەربەخۆی نیشتمانی و دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوە،لەکۆی گشت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیدا،جۆرێک ئاڵوگۆڕ دروست کرا لەنێو ئاڵگۆڕ پێدان بەپەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیە ئابوری و سیاسیەکان،بەجۆرێکیش وادەردەکەوت وەک بڵێیت قۆناخی وەرچەرخانە بەرەو کۆتایپێهێنان بەپەیوەندیە باوەکانی فیئۆدالیزم و دابین کردنی کۆمەڵگەی سیکۆلارو بەرهەمهێنانی هاوڵاتی بوونی ئازادو سەربەست(دەکرێت بڵێین هاوڵاتی یان تاکی سەربەستی ئازاد جیاوازە لەو تاکە تاکڕەویەتەی کەسیستەمی سەرمایەداری بەرهەمی دەهێنێت). دیارە کاریگەری ئەو هەنگاوانەیش پەیوەندی بەو ململانێ سیاسی و ئابوریانەی نێوان بلۆکی شورەوی و بلۆکی وڵاتانی سەرمایەداریەوە هەبوو. لەدەیەی چلەکانی سەدەی ڕابدوو بەدواوە،ئاستی پێکدادانەکان و ململانێی نێوان بزوتنەوە کرێکاری و دەسەڵاتەکاندا بوونی هەبوە،بەڵام قۆناخەکە تائێستایشی لەگەڵدا بێت،لەزۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا وادێتە پێش چاو کەهێشتا لەنێو پەیوەندیە فیئودالیەکاندا بێت.ڕەنگە پێگەیشتوترین وڵاتی ڕۆژهەڵات،میسر و تونس و تورکیاو ئێران و پاکستان بێت،لەڕوی گەورەی و شارەکانیان و قەرەباڵغیە جەنجاڵ ئاساکانیانەوە،بەڵام کاتێک هەریەک لەم دەوڵەتانە بگریت،دەبینیت نەدامودەزگای ڕێکخراوی مەدەنی سەربەخۆ و ئازاد هەیە،وەنە ژنان لەم وڵاتانەدا وەک مرۆڤێکی سەربەست و ئازاد دەبینرێن. لێرەدا دەکەوینە نێو ئەو نمونەیەی لینین لەکاتی شۆڕشی ڕوسیادا گوتی؛وڵات بۆ سەپاندنی قۆناخی سەرمایەداریش دەشێت و وە بۆ بەرپاکردنی شۆڕشی سۆسیالیستیش دەشێت.چونکە ئەوکاتی وڵاتی ڕوسیە هێشتا لەڕوی پێنەگەیشتوی و مانەوەی لەنێو پەیوەندیە دواکەوتوەکانی ئابوری فیئودالیدا بوو،ڕەنگە یەکێک لەهۆکارەکانی شکستی شۆڕشی بۆلشەویکیش پەیوەندی بەنەبڕینی ئەو پەڕینەوەیەوە هەبێت.(دیارە لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە بڵێم،مادام ئاستی چونەپێشی ململانێ چینایەتیەکان و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و ئابوری کەلەو قۆناخە پێگەیشتوەدا نەبێت ئیتر نابێت دەست ببردرێت بۆ بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی،بەڵام خوێندنەوەی ڕابردویش هەردەم گرنگی خۆی هەیە و دەبێتە مایەی ئەزمون لێ وەرگرتن. ئەو ووتەیەی لینین،پێدەچێت لەئێستای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیشدا قورسای خۆی هەبێت.
ڕاستی لەبابەتێکی واکورتدا ناتوانرێت شرۆڤەی کۆی ئەو مێژوەی ڕابردو بکرێت و کۆی جومگە هەستیارەکان هەڵبسەنگێنرێت و ڕەخنە بکرێن و ڕێگا چارەسەری واقعیانەشیان بۆ دیاری بکرێت. چونکە ئاستی تێڕوانینەکان زۆرن و بیرمەند و کەسانی سیاسی و شرۆڤەکارانی بەتواناش زۆرن کە هەریەکەو دیدو بۆچونێکی هەیە لەبەرانبەر کێشمەکێش و ئاڵوگۆڕەکان لەناوچەکەو جیهانیشدا.لەگەڵ ئەوەیشدا دەتوانین بڵێین؛مانەوەی پەیوەندیە کۆنەکانی کەلتوری و فەرهەنگی و ئاستی هۆشیاری سیاسی گشتی و برەودان بەپێگەی ئاینی و قەومی لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا،هێشتا ئەو بانگەوازیە دەدات بەگوێماندا کەقۆناخ هەر قۆناخی دەرەبەگایەتیەو لەبەرگی سیستەمی سەرمایەداریدا خۆی بەیان دەکات..هەروەک چۆن ڕۆژانە پێنج جار مەلاکان لەمزگەوتەکانەوە بانگ دەدەن و بە(حەی عەلەل سەلات،حەی عەلەل فەلاح)یانی هەستن بۆ نوێژ ئەی جوتیاران،بەڵام باسێک لەوە نیە کە پێگە چینایەتیەکان لەکوێدان و پێگەویشتویی چینی کرێکارو چینی سەرمایەدار لەکام قۆناخی خۆیدایە، دەرخەری ئەوڕاستیە دەگەیەنن. یەکێک لەهەرە گرنگایەتیەک کەبتوانێت ئاڵوگۆڕی ڕیشەی بەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکاندا بهێنێت،دەکرێت بەئاڵوگۆڕ پێدانی جیای دین لەدەوڵەت بێت و لەبری سەپاندنی ئەو ئایدۆلۆژیا وشکە،برەودان بێت بەکایە زانستی و پەروەرەیەکان و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگا لەسەر بنچینەی دیموکراتیانەو هەنگاو نان بۆکۆتای هێنان بەکۆی ئەو جومگانەی کەتائێستا کۆمەڵگەکانی تووشی شەلەل کردوە. مانەوەی دەسەڵاتە هارو دڕندەکانی وەک دەسەڵاتی ئاخوندەکان و ئال سعودەکان و ئەردۆغانیەکان و ئەوانی دیکەیشیان،ئیتر چ لەنێو بەرگ و پۆشاکی ئاینیدا بن یان بەڕیبات و پانتۆڵی مۆدێرنەوە بن،دەربڕی ئەو ڕاستیەن کەئەو دەسەڵاتانە ڕێگرێکی گەورەن لەبەردەم کۆی ئاڵوگۆڕە سەرەکیەکاندا کەلەبەرژەوەندی گشتی هەستانەوەی ئاستی هۆشاری سیاسی کۆمەڵگەکاندا بن.
ئەم هەلومەرجە تاقەت پڕوکێنەی ئێستا بەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەگوزەرێت،ئەگەر بێت و ئاستی چونە پێشی مەدی هۆشیاری سیاسی چین و توێژە کرێ وەرگرەکانی کۆمەڵگە نەباتە قۆناخێکەوە کەخۆیان بتوانن بەدەستی خۆیان ئێستاو ئایندەیەک دیاری بکەن،ئەوا پێدەچێت لەم نێوەدا دیسان سایکس بیکۆیەکی تر دووبارە ببێتەوەو بۆ سەدەیەکیتریش کۆمەڵگەکان نوقمی دواکەوتویی و سەرگەردانی بکرێنەوە. دیارە ئەو ئاڵوگۆڕەی قەرارە بێتە مەیدانەوە،دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە جەنگ و پاراستنی مانەوەی بەرژەوەندیەکانی جەنگ هێنەران دەبێتە هۆکارێکی وا کەتەنها وێران کرنی زیاتری ئاستی کوشتنی ئیرادەکان بەدوای خۆیدا بێنێت.ئەو ئیرادانەی گەر کۆببنەوەو خۆناسینی خۆیانی تێدا بەرقەرار بێت،دەتوانێت خۆبەخۆ بەرپەرچی کۆی دەسەڵاتە دڕندەکانی نێوخۆو بەرژەوەندیخوازانی سیستەمی چەوسێنەریسەرمایەدارانیش بداتەوە.
لەشۆڕشی ڕۆژ ئاوای کوردستاندا ئیرادەیەکی وامەزن دەبینرێت کە بشێت وەک ئەڵتەرناتیفێکی گونجاو بخرێتە بواری پەرەسەندنیەوەو ببێتە ئەو شۆڕشەی کەوەک شۆڕشی ڕێنسانسی ئەوروپا ببینرێت.دیارە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان تەنها لەڕوی پەروەردەییەوە نیە،بەڵکو شۆڕشێکە لەڕوی ڕێکخستنەوەی ئابوری و سیاسیشەوە خاوەن ئەڵتەرناتیفی واقعیەو لەخۆڕێکخستنە خۆسەریەکەیدا ئەو ئامانجانەی لێ وەدی دەکرێت و باش دەرکیان بەناسینی قۆناخ و خودی مێژووی لەمێژینەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیش کردوە لە کایەو بوارە جۆراوجۆرەکانیدا.
ئێستا دەکرێت بڵێین؛ئاخۆ کۆمەڵگەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات لەیەک کاتدا پێویستیان بەبەرپاکردنی شۆڕشێکی ڕێنسانسی زانستی و شۆڕشکی ڕیفۆرمی ئاینی و شۆڕشێکی ڕۆشنگەری و شۆڕشێکی کەبەمانا شۆڕشێک بێت بۆبەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی دەبێت،یان دەبێت یەک یەک و قۆناخ بەقۆناخ دەست ببڕدرێت بۆ بەرپاکردنی ئەو شۆڕشانە؟ یان چارەسەری دیکە هەیەو ڕەنگە من پەیم پێ نەبردبێت.

تاهیر حاجی حەسەن
18/09/2016




نان و ڕۆن … پشکۆ ناکام

….يەکێتی هەموو ڕێگاکانی تاقی کردۆتەوە، بە هاوپەيمانێتی ستراتيجیشەوە و زۆر جاریش پشی پشی و خۆ بە برا بچوک زان ، گروپە ئیسلامیەکان چەندین جار نەرمیان نواندوە و جار جارەش ئەم بەر و ئەو بەریان کردوە ، بەڵام جگە لە سوتاندنی بارەگاو ڕاونانی خۆیان
هیچی تریان لێ حاصل نەکردوە، گۆڕان سەرەڕای وەستان لە ڕووی بەشێکی جەماوەرەکەی، تا ڕادەیەک پێی بە جەرگی خۆی نا بەشداری حکومەتی کرد ، بەڵام لە بەرامبەر (کاوبۆ ) کانی پایتەخت جگە لە گەڕانەوە بۆ گردەکە هیچی تریان لەو موجازەفەیە بەدەست نەهێنا……..
کۆبونەوەی دوو قۆڵی..کۆبونەوەی دوو قۆڵ و قاچێک ..دانیشتنی سێ قۆڵی..وورتە وورتی چوار قۆڵی،،، دەربڕینی ناڕەزایەتی شەقام و حیزب، چاوشارکێی ئیعلامی و دواتر هێرش و فەزح کردن، کەشف کردنی ڕۆژانەی هەموو راستی و واقیعەکان بە بەڵگە و ژمارە و نووسین و ووتنەوە ، دان بەخۆیا گرتن تا دان لە دەما نەما ، ئەمانە هەموو و دەیان شێوازی تری هەوڵەکان لە هەرێم بەرامبەر بە بنەماڵە و پارتی بە کەڵکی یەک فلسی قەڵب نەهاتوون، هەموو هەر هاوارێتی و کەسیش هەنگاوێکی عەمەلی نانێت جگە لە ڕستە کۆن وسواوەکە: ئەبێ ئەم بار و دۆخە چارەسەر بکرێت ، حیزب و لایەنەکان بە مانشێتی میدیاکان کەسیان ئەوەی پارتی ئەیکات قبوڵی ناکەن ، پارتی و بنەماڵەش لەو لاوە زۆر بە ئیسراحەت و لەسەر خۆ بەرنامەکانی خۆیان جێ بەجێ ئەکەن بە خیانەت و مێش میوانیان نیە ێت، تەنانەت گەر جاروبار دەرودرواسێ و دؤستەکان ! قسەیەکیان تیا کردبێت هەر بە موجامەلە و قسەی بەینی دوو میوان ماوەتەوە و نەتوانراوە هیچ شتێک بگۆڕێت و لە یاری مار و پەیژەکە پارتی بە پەیژەکانا سەرئەکەوێت و برادەرانیش زوو زوو توشی مارەکان ئەبن و هەر فێری زار گرتن نەبوون……….
بنەماڵە و پارتی بە جۆرێک حوکم ئەکەن کە چۆتە قاڵبی بوون بە (ڕژێم) بە جۆرێک چەوسانەوە پەیڕەو ئەکات کە هێزی پێشمەرگەشی گرتۆتەوە کە بەرامبەر داعش لە سەنگەران و لە بەش کردنی چەک و هاوکاری مادی خێرە و مەندەکان بەشی زۆری ئەگەر هەمووی نەبێت بۆ خۆیانه و خوا هەڵناگرێ لایەنەکانیش نوتقیان لێوە نایەت…
ئەمڕۆ بنەماڵە و پارتی لایەکی هەرێمیان بۆ خۆیان بردووە جگە لە خۆیان کەس بۆی نیە بڵێ لەل ، ئیتر کات و هەقی خۆیەتی لە ناوچەکانی تر و بەتایبەتی (سلێمانی) بیر لە چارەسەرێکی سیاسی- ئیداری گونجاو بکرێتەوە کە لە هەموویان واقیعی تر دروستکردنی هەرێمێکی سەربەخۆی سلێمانی و هەڵەبجە بێت و لە فورسەتێکیشا “گەرمیان ” بکرێت بە پارێزگا و ئەو سێ پارێزگایە هەیکەلی ئیداری هەرێمەکەی لەسەر دابمەزرێت، بەش بەحاڵی خۆم تا سەر ئێسقان لەگەڵ هێنانەکایەی ئەو هەرێمەم ، بەمەش دونیا کاول نابێ، دیارە قەدەر وای کردووە کە ئەم ناوچەیەی ئێمە تا لە بنەماڵە دوورتر بێت ئارام و دڵنیا تر بین و فریای سەرخورانی خۆمان بکەوین، با چیتر نەوت و داهاتی ئەم ناوچەیە نەخرێتە مەزادەوە و خێر و بەرەکەتی خاکەکەی بۆ دانیشتوانەکەی بێت نەک بۆ قاسە و گیرفانی چەند کەسێکی غەریب و نا ئاشنا پێ ی ، بێ بەش کردنی خەڵک لە داهات و سەرچاوەی بژیۆی خۆی جۆرێکە لە خیانەت و بەرامبەر بە خیانەت هەموو جۆرە خەبات و بەگژاچونەوەیەک ڕەوایە و هێنانە کایەی ئەو هەرێمەش لە چوارچێوەی ئەو خەبات و هەنگاوە مەدەنیانەیە و دڵنیاشم ئەوە ش بۆ چونی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە بێت و بۆ ڕاستی شیکردنەوەکەش ئەکرێت لە ناوچەکە “سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان ” ڕیفراندۆمێک رێک بخرێت کە : ئایا خەڵک بۆ باشترکردنی گوزەران ی ژیان و دابین کردنی پاشەڕۆژێکی کراوە و مسۆگەرتر ، پێیان باشە ناوچەکەیان بکرێت بە هەرێمێکی سەربەخۆ لە ڕووی ئابوری و ئیدارییەوە ، یان نا…؟
کۆمەڵانی خەڵک ئەبێت لەوە تێ بگەن تا بنەماڵە و حیزبەکەی مابێت سوود لە یەک قەترە نەوت و یەک گرام داهاتی شەرعی خۆیان نابینن ، مامۆستایەک بە دوو سێ مانگ جارێک چارەکی !موچەکەی خۆی وەربگرێت و کوڕی بە ناو سەرۆکی! حکومەتیش لە تورکیا قاوەیەک بە چوار هەزار دۆلار بخواتەوە ؟! گەر ئەمە ئاساییە کەواتە ئەو وەزع و حاڵەی بنەماڵە و حیزبەکەی بەسەر هەرێما هێناوێانە ئەوەش ئاسایی و زۆر ئیعتیادیە ، و موبارەکمان بێت ….وەک ئەبینرێ و بێ ئەوەی ئیعلان کرا بێت بنەماڵە بە فیعلی بەشێکی لە هەرێم بۆ خۆی جیا کردۆتەوە و بە ئارەزوی خۆی تەراتێنی تیا ئەکات بێ ئەوەی حساب و ئیعتیبار بۆ یەک کەس و لا و کاردانەوەیەک بکات، کاتی ئەوە هاتووە ئێمەش بە حساباتی خۆمان بچینەوە و بیرێک لە مناڵەکانمان و نەوەکانی ئایندە بکەینەوە ، هەموو بگەینە قەناعەت کە دەستە وسان دانیشتن بەرامبەر بە دەسەڵاتی هەرێم موسیبەتێکی گەورەیە و هەر خۆشمان باجەکەی ئەیەین ، ئەو حکومەت و بەناو دامەزراوە حکومیانە هەر پیرۆز بە بنەماڵە بێت و ئەوەنەی بیر لەوە بکەینەوە بیرلە دامەزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆی لای خۆمان بکەینەوە ، ئەو کاتە وەک ئەوترێت هەم خواشمان لێ ڕازی ئەبێت و هەم عەبدیش، جگە لە مەسەلە ویژدانی و ئەخلاقیەکان…………
ئیتر کۆمەڵانی خەڵک بە تەواوەتی هەراسان بوون ئەبێت و ئەکرێت وەڵامی ئەو پرسیارە بەینەوە کە : چیمان پێ ئەکرێت ؟ گەر مشورێکی خۆمان لە ئێستاوە نەخۆین ، تا ماوین ئەبێت بڵێین : ئەم نانه بەو ڕۆنە..نەوەکانی داهاتوش لەسەر نان و ڕۆنێک لێمان خۆش نابن…………………………….




توركیاو یاوه‌ره‌كانی و هه‌وڵی داگیركردنی موسڵ … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

له‌ 10 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 موسڵ دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق به‌ پێی پیلانێكی توكمه‌ی دارێژراو له‌ نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیاو ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ و به‌عسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالكی كه‌وت و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خوێنرێژه‌وه‌ ( داعش) كۆنترۆڵ كراو ده‌ستیانكرد به‌ كوشتن و خوێنرشتن و تاڵانكردنی ماڵ و سامانی دانیشتوانی شاره‌كه‌و بووه‌ هۆی راكردن و هه‌ڵاتن و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزان به‌ تایبه‌ت كریستانییه‌كان ( مه‌سیحه‌كان) و ئێزدییه‌كان و شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان له‌ ترسی كوشتن به‌ هۆی ئاین و مه‌زهه‌به‌وه‌.
له‌م رۆژانه‌دا مقۆ مقۆیه‌كی خه‌ست و سه‌خت له‌ نێوان ئه‌مریكاو توركیاو یاوه‌ره‌كانی و عێراق و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئارادایه‌و، هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ پلان و ئه‌جیندای تایبه‌تی خؤی هه‌یه‌و به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئه‌گه‌رێن و، ئه‌مریكا به‌ قورسایی خۆی و هه‌موو تواناكانیه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت به‌ زووترین كات ده‌ستبكرێت به‌ شه‌ری موسڵ و ببێت به‌ پێشه‌نگ و، خاوه‌نی بریار له‌ پاش نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ جگه‌ له‌ كاری عه‌سكه‌ری رووی كردووه‌ته‌ كاری دیبلۆماسی و، له‌ هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌غداو، شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئه‌نتۆنی بلیكن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و، بریت ماگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباماو جۆزێف هاریس به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كاروباری عێراق و، جۆزێف بینتگتۆن بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوین و، شایانی ئاماژه‌یه‌ شانده‌كه‌ له‌ گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق باسی هه‌نگاوه‌كانی شه‌ری موسڵیان كرد ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك و، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ توركیاش ئه‌یه‌وێت په‌له‌ بكرێت له‌ شه‌ری موسڵ و، به‌شداری تیادا بكات و، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ چۆن له‌ كاتی رۆخانی رژێمه‌ دیكتاتۆرییه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ێن هه‌رچی به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنت هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستی به‌ سه‌رداگیراو، هه‌ر هه‌مووی باسی له‌ ره‌فتارو پرۆسه‌ چه‌په‌ڵه‌كانی سه‌دام و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، هه‌لسوكه‌وتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌كردو، توركیا له‌وه‌ ترساوه‌ به‌ڵگه‌كانی پاش نه‌مانی داعش بكه‌وێته‌ ده‌ستی لایه‌نه‌كانی تر، كه‌ چۆن ئه‌ردۆگان و توركیا یارمه‌تی داعشیانداوه‌و، توركیا نایه‌وێت هه‌رچی تاوان دژ به‌ هه‌لسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی داعش هه‌یه‌ كه‌ به‌ فیتی ئه‌و كراوه‌ بدرێته‌ پاڵی و، تاوانبار بكرێت.
توركیاو وڵاتانی كه‌نداو به‌ تایبه‌ت عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌رو به‌عسییه‌كانی عێراق و هه‌ندی لایه‌نی تر له‌ ژێر چاودێری ئه‌مریكا داعشیان دروستكردو، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ توركیا یارمه‌تی داعشی داوه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌و، هه‌رچی كارو كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ هه‌یه‌، داعش به‌ فه‌رمانی توركیا ئه‌نجامیداوه‌‌و، له‌ هه‌مووی زه‌قترو دزێوتر گرتنی شه‌نگاڵ بوو له‌ 3 ی ئابی 2014 دژ به‌ ئێزدییه‌كان و، ئه‌و كاره‌ش به‌ پێی نه‌خشه‌یه‌كی دارێژراوو گوماناوی كراو، به‌بێ ته‌قه‌‌كردنی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ پاراستنی شاره‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆیان بوو.
ئەگەر موسڵ لەلایەن هەر هێزێکی تره‌وه‌ داگیربکرێت و داعش تێکبشکێنرێت، ئەوا بەشێکی زۆر لەو تاوانانە ئه‌ردۆگان وحزبی “” دادو گه‌شه‌پێدان “” و توركیا ئه‌گرێتەوه‌و، تورکیا له‌ مێژووەوە به‌ یارمه‌تیدانی داعش تاوانباركراوه‌و ، ناوی چووه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه.
زلهێزەکانی دنیا کۆکن بە تێکرایی بچنە جەنگەوە دژ بە ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ و، هەر یەکە بە گوێرەی قورسایی و توانایی سەربازیی خۆی بەشدار ئه‌بێت و، لە کۆتاییدا پشکی خۆی وەرئه‌گرێت لە تاڵانی دوای جەنگی شاری موسڵ و، ئه‌مریكا بۆ گرتنی شاری موسڵ له‌ كێبركێدایه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌یارو دۆسته‌كانی و، هه‌وڵئه‌دات هه‌موو بۆشایه‌كان پربكاته‌وه‌و، به‌شدارییه‌كی به‌هێز بكات بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش ، به‌ مه‌به‌ستی قایمكردنی جێپێی خۆی له‌ عێراقداو، ئێرانیش كار ئه‌كات پاڵ بنێت به‌ حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كانی سه‌ر به‌خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌ شه‌ری موسڵداو، جێی خۆی له‌ گۆره‌پانی شاردا دیاری بكات و، به‌و شێوه‌یه‌ش رێگای سوریا و عێراق خۆش ئه‌كات و، ئه‌توانێت به‌ هێزی زه‌مێنی دۆسته‌كانی له‌ عێراق و سوریا بپارێزێت، به‌ڵام توركیا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ له‌ رێی داروده‌سته‌ی سوننه‌كان و كوردانی یاوه‌ری ئه‌یه‌وێت بوونی خۆی له‌ شاره‌كه‌ پیشان بدات و، بتوانێت ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌م دابین بكات و، له‌ ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكی توركیاو یاوه‌ره‌كانی ئه‌وه‌یه‌ رێگری له‌ گرتننه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن و، نه‌هێڵن هیچ هێزێكی تر به‌شداری بكات و، توركیا وه‌ك شه‌ڕی سوریا ئه‌‌یه‌وێت هێز به‌ راسته‌وخۆ به‌شداریی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ پێبكات ئه‌وه‌ش به‌ پێی رێككه‌وتن نامه‌یه‌ك له‌ ساڵی 1926 شدا له‌ نێوان زلهێزه‌كان واژوكراوه‌و‌ ئه‌و مافه‌ی پێئدراوه‌.
له‌ 24 /8/2016 هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ ئۆپراسیۆنی (قه‌لغانی فورات) چونه‌ ناو خاكی سوریاو شاروچكه‌ی جه‌رابلوسیان داگیركردو، له‌ پاش رۆژێك توركیا تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی تیابوو كردو، بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و شه‌رڤانان و، وا دیاره‌ به‌ به‌ڵگه‌ی به‌شداركردن له‌ گرتنه‌وه‌ی موسڵ توركیا ئۆپراسیۆنێكی تر ئه‌نجامئه‌دات و، دوور نییه‌ ناوی ئۆپراسیۆنی ( قه‌ڵغانی دیجله‌) ی لێبنێت و، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی توركیا نایشارێته‌وه‌و رایگه‌یاند، باوه‌ڕیان وایه‌ كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی (قه‌ڵغانی فورات) له‌ عیراقیش پێویسته‌ هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ سوریا كردیان.
بۆ هه‌ركارێكی سه‌ربازی له‌ عێراق توركیا ئاماده‌یه‌، چونكه‌ خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر بنكه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌ خاكی كوردستان و، هێزێكی گه‌وره‌ی زه‌به‌لاحی له‌ به‌عشیقه نزیك به‌ پارێزگای موسڵ‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌و، ئه‌وترێت ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر ماوه‌ بگاته‌ ناو شار.
بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری عێراق توركیا پشت به‌ رێكه‌وتنی زلهێزه‌كان ئه‌كات كه‌ له‌ ساڵی 1926 مۆركراوه‌و، دیاره‌ توركیا ئه‌گه‌ر بۆی بره‌خسێت و، به‌شداری شه‌ری گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكات و، نیمچه‌ سه‌ركه‌وتنێك وه‌ده‌ستبهێنێت په‌لاماری شاری كه‌ركوك ئه‌دات و، ئه‌و كات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانلییه‌ دۆراوه‌كان زیندو ئه‌كاته‌وه‌و، له‌ پێش هه‌موو شتێك له‌ دۆسته‌كانی هه‌ڵئه‌گه‌رێته‌وه‌و، خاكی وڵاته‌كانیان داگێر ئه‌كات و، كوردیتانیش دوور نییه‌ له‌و نه‌خشه‌ گڵاوه‌.
ئه‌مریكا، توركیا، ئێران، عێراق، سوننه‌ به‌عسییه‌كان، پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كان، هه‌ر هه‌موویان له‌ سه‌ر خه‌تن و، چاوه‌روانی كاتی ده‌ستپێكن و، هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌ر ئاوازێك ئه‌خوێنێت و، داهاتووش هێشتا لێڵه‌و، كه‌س نازانێت كێ زیاتر خوێن ئه‌دات و، لافاوی خوێن كێ ئه‌گرێته‌وه‌و، كی ئاواره‌ ئه‌بێت و، كێ وه‌ریان ئه‌گرێت و، كێ برسییه‌كان تێر ئه‌كات و، كێ شوێنی ژیانیان دیاری ئه‌كات، كێ ئه‌مرێت و كێ ئه‌مێنێته‌وه‌‌.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگه‌ دوور بین له‌ پیلانی دوژمنان و، بتوانین هێزی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان بپارێزین و، هه‌موومان پشتیوانیان بین و، به‌ دروشمی زه‌ق و بریقه‌داری دوژمنان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و، هه‌وڵ و تێكۆشانمان یه‌كبخه‌ێن له‌ پێناو ده‌ركردنی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان توركیای كه‌مالیست له‌ خاكی كوردستان.

19/9/2016




نمایشی “ئاڵای بێ وڵات” و “ژیان لەسەر سنوور” لە فیستیڤاڵی فیلمی “فۆکۆئۆکا” لە ژاپۆن

تاران ١٩ سێپتەمبەر (ZNA) ـ فیلمی بڵندیی “ئاڵای بێ وڵات” نویترین بەرهەمی “بەهمەن قوبادی” و فیلمی دیکۆمێنتاریی “ژیان لەسەر سنوور” لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فۆکۆئۆکا” لە ژاپۆن نمایش کران.

فیلمی بڵندیی “ئاڵای بێ وڵات” A Flag Without a Country لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی” و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کورە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، کاتژمێر 7:15ی ئێوارێی رۆژی ١6 سێپتەمبەری 2016 لە بەشی سەرەکی بیست و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فۆکۆئۆکا” Fukuoka بە “تەرکیز لەسەر ئاسیا” Focus on Asia لە هۆڵی ژمارە 13ی “سینەمای یونایتێد” لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن نمایشکرا و هەر لە دوای ئەم فیلمە کوردییە، فیلمی دیکۆمێنتاریی “ژیان لەسەر سنوور” Life on the Border لە دەرهێنانی هەشت منداڵی شارەکانی کۆبانێ و شنگال لە بەشی “نمایشی تایبەتی پانۆڕاما”ی Special Screening Panorama ئەم فیستیڤاڵە چووە سەر پەردەی سینەما.

ئەم دوو فیلمە کوردییە لە دووهەمین نمایشی خۆیاندا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فۆکۆئۆکا”، کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی رۆژی ١٩ سێپتەمبەری 2016 لە هۆڵی ژمارە 13ی “سینەمای یونایتێد” و لە دوایین نمایشی خۆیاندا لە کاتژمێر 12:30 نیوەڕۆی رۆژی 23 سێپتەمبەری 2016 لە هۆڵی ژمارە 5ی “سینەمای یونایتێد” لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن دەچنە سەر پەردەی سینەماکان.

“خەڵاتی بینەرانی فۆکۆئۆکا” کە خەڵاتی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فۆکۆئۆکا” دێتە ئەژمار، لە لایەن بینەران و بە مەبەستی بردنەسەرێی ئاستی فەرهەنگی سینەمای ئاسیا بە درهێنەرێکی بەهرەمەند دەبەخشرێت.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فۆکۆئۆکا” کە بە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی فیلمی ئاسیا ناسراوە و لەسەر باشترین بەرهەمەکانی سینەمایی ئاسیا تەرکیز دەکات، بە نمایشی نوێترین بەرهەمی بەرچاوی دەرهێنەرە ئاسیاییەکان لە چەندین بەشی “سەرەکی”، بەشی “فیلمە دیکۆمێنتارییەکان”، بەشی “فیلمە ڤییەتنامییەکان”، بەشی “فیلمە ژاپۆنییەکان” و هەروەها بەشی “نمایشی تایبەت” لە ڕۆژانی 15 تا 25ی سێپتەمبەری 2016 لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی زیاتر:
http://www.focus-on-asia.com/lineup_en/

مەنسوور جیهانی




چه‌ند به‌یڤه‌ یه‌ك بۆ ئه‌ شقێكی نه‌مر … حه‌ سه‌ن مه‌لا

شه‌وێكی زۆر تاریك و سارد و بارا نناوه‌ ی ئه‌و شه‌ وی كه‌ مرۆڤ تا قه‌ ت په‌روه‌كین ده‌ بێت ئه‌وشه‌وی ته‌نها رۆمانێكی وه‌ك سزا و تاوان و چه‌ندانی تر به‌ توا نن شان له‌ شانی بده‌ ن له‌ ئیواره‌ یه‌ كی سارد ی بارانا ویدا كه‌ به‌ خور باران دا ی كردبوو ، له‌ كۆلاًنه‌كه‌ دا له‌ به‌ر لیزمه‌ ی باران كه‌س ده‌ ر نه‌ ده‌كه‌وت ، شه‌قام چۆڵ منیش به‌ په‌له‌ له‌ ده‌رگای مالمًمدا زۆر ده‌رنگ دایكم ده‌رگای كرد وه‌ ، كاتیكیش بینی هه‌موو گیانه‌م له‌ به‌ ر باران تر بووه‌ ، ئیتر هیلاك و ماندوو ده‌ركه‌وتم ، ئیدی خۆی به‌ چًیشخانه‌كه‌ كرد ، بۆیه‌ یه‌كسه‌ر به‌ بیًده‌ نگی خۆم گه‌ره‌ه‌م كردوه‌ له‌ به‌ر ئاگر دانه‌ك ، كاتێكیش چاكه‌ته‌كه‌م فێردا و ته‌ماشا ی پشكۆی ئاگردانه‌كه‌م ده‌ كرد چۆن گه‌ش بونته‌وه‌ ئیتر له‌گه‌ڵ و گفتۆگۆی خود ی و خه‌یاڵ و پشكۆ ی ئاگردان ئاوێزا ن بووین ، كاتێك ئێواره‌ بوكی راِ زاوی خه‌یاڵم تاقانه‌كه‌م چه‌ند جار پێم گوتی ئه‌و تاوا نی من نیه‌ ، ئه‌و یاسایه‌ی ئێمه‌ پێ‌ سزا درا ین هین ئه‌مرۆ نیه‌ ، ئه‌وه‌ میراتی ده‌ یان و سه‌دان ساڵه‌ وه‌كو دیاری بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وان خه‌ڵاتی سوڵتانن ، ئه‌وه‌ مه‌ دالیا ی نه‌ براوی ئاغا و شێخی مۆدێرن ، شۆخه‌كه‌م ئه‌مرۆ دۆراوترین مرۆڤی سه‌رده‌مه‌ منم ،، ئه‌مرۆ ده‌سته‌ و نزه‌ ر له‌ به‌رده‌م ئه‌ شقت راوستاوه‌ م نازانم چی به‌لێم ، ئاه سوێند به‌ نسیمی به‌یانی به‌ هه‌نه‌سك و فرمێسكی به‌خورت، سوێند به‌ كۆچی بێ‌ ماڵ ئاوا یت ، ئێستا ده‌رون له‌ ده‌رگای دارستانێك خه‌ون ، ته‌مه‌نێك جاوه‌ڕوانی ،
هه‌زران پرسیارم له‌ ده‌رگا ده‌ دا ت ، بێ‌ ئاگایت دڵ بۆ شینی ڕۆیشتنت سیروانێك به‌ خورفرمێسكی لێم وه‌ یست ، ئازیزه‌ كه‌ م نازا نم له‌ كام شارله‌ چی ماڵێك سۆرا خه‌ ت بكه‌ م ، ئێستا دووریت بۆ ده‌ونی بیره‌وری و قه‌سیله‌ ی خه‌ونه‌كانم یه‌كجار تۆفانێكی نه‌ هامه‌تی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ پا یزی منه‌ ڕۆژانه‌ ده‌مكوژیت، تۆ به‌ ئه‌و دابرانت به‌ بێ‌ ده‌نگه‌ یت ده‌توا نیت به‌هارم لێ‌ بكه‌یت پایز ، زه‌ریا بكه‌یت به‌ بیابان ، سپێده‌م بكه‌یت به‌ ئاوا بون، له‌قوڵا ی ئه‌وینی پاكژمه‌ وه‌ چۆك دادم تا ئه‌مڕۆش ئازیزه‌ م بۆ ئه‌وینمان ، بۆیه‌ ئێستاش بمبوره‌ بۆچه‌ند ساتێك پیاڵۆكانت ماندو ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ونامه‌ ساده‌یه‌ به‌ر له‌ ماڵ ئاوای نوسیته‌وه‌ تا ئێستاش هه‌ر نه‌ به‌ خه‌یاڵیش نه‌گه‌یشت ده‌ستم
بمبوره‌ له‌ بری سلاوه‌ ، ویستم وێنه‌ ی ئه‌و مرۆڤ میهربانی كه‌ تا ئه‌ مڕۆ شازنی دڵمه‌ پێم نه‌ گوتی
خۆشه‌ویستم كه‌ هێنده‌ ئه‌وینت به‌رزه‌ له‌ ناوهه‌ستمدایه‌ له‌ ناودماره‌كانی خوێندا هاتوو چۆ ده‌ كات نه‌ك له‌ دڵم به‌ ڵكو له‌ ڕوخسارم نه‌ تشاڕێته‌وه‌ هه‌ ستم ، له‌ بیرت هه‌مووجارێك ده‌تگوت گه‌رمیانی گیانه‌ بموره‌ فێره‌ كراو ین ئه‌و نامانی بۆ یه‌ ك شه‌وتا به‌یان ده‌مان نووسی، ئه‌ و ساتانی ئه‌وین و ئیلهام ده‌سته‌ لملان بۆ كۆرپترین پیت و به‌هێزترین سۆز ئاوسه‌ ده‌بوون ، ئه‌ و دێرا نه‌ باران ئاسا نا خه‌مانی پا راو ده‌ كرد له‌ موحبه‌ت چرك به‌چرك له‌ و كانیا و سۆزمان پارا و ده‌ بوین! وه‌ لێ‌ ده‌ ترساین نامه‌ی ئه‌وین ئاڵوگۆركه‌ین ، زۆر له‌ مێژ بوو له‌ به‌ را نبه‌ ره‌ به‌ یه‌ك را ده‌ وستاین هه‌ست وسۆزمان ئاوێزان بێت ، ئه‌ وێ‌ ڕۆژ ێ‌ ته‌ نها پژاره‌ م خولیا ی بینینی قژه‌ ی زه‌رد و چاوی ره‌ شه‌ و بره‌ژا نگه‌ ی درێژ لێو ی ئاڵا و نیگای پره‌ له‌ سحراو یت هه‌میشه‌ ده‌ یًوا نی كرد بووم ، ئایه‌ چه‌نده‌ قه‌شنگ بوون هه‌موو سپێده‌ یه‌ك به‌ یانیه‌كانمت پره‌ ده‌كرد له‌ به‌ یانبت باش ، ئا ی چه‌ند سه‌ رنج راكێش بوون بزه‌ی سه‌رلێوت سوكناهی بوون بۆ ئه‌وین پر له‌ جۆش ، ئه‌زانی كه‌ ئێستا وه‌رزی من هه‌رده‌م پایز رۆژگاری حه‌زكانم به‌ هه‌تیوی به‌ میرا ت به‌جێ‌ ده‌هێڵت ، ئه‌زانم تاقانه‌كه‌م له‌ كانگای دلًه‌ و ه‌ لێم زه‌ یزی ویژ دا نم ئازارم ئه‌دا ت پێ‌ نه‌ گوتی من مرۆڤی جه‌نگه‌ نیم ، هیچ شك نابم تاكۆچت ڕوو له‌ قه‌ڵا بێت، به‌رگه‌ی ڕۆژی ته‌نگا نت ناگرم ، به‌فری لوتكه‌م زوو ده‌ توێمه‌وه‌ ، ئه‌و رێگا یه‌ ی بۆ سه‌فه‌ر به‌رپات كرد وه‌ به‌ موسا فیرێكی وه‌ك من نا ئاسایه‌وه‌ ناگڕێته‌وه‌ لێت نابێته‌وه‌ ،
ئه‌زانم تا ئه‌مرۆش لێم وه‌رناگریت كتێبێك نه‌ پارچه‌ شعرێ‌ نه‌ گوڵێ‌ نه‌ بزیه‌ك ، ئه‌ ئه‌ ده‌ ی هاورێتیك به‌ چی ده‌ چێت ئه‌وه‌ ی گوزشت ڕا ستیكی تاڵ و زۆر قسه‌ ی نه‌ وترا وه‌ بوو
به‌لاًم ئیًستاش له‌ جیً ژوانی جاران چاوه‌ڕوانی گفتوگۆ و به‌ڵنێكه‌ ی نێوانمانم بۆ گه‌ رانه‌وه‌ ت تاقانه‌كه‌م ، بێزا رنا بم گه‌ر بۆ سه‌د یه‌ك چاوه‌رێ‌ بم ، هه‌موو ته‌مه‌نم به‌ ده‌ به‌خشم گه‌ر ساتێك رێ‌ هه‌ڵه‌كه‌یت بۆ دیدار ێك ،
گوڵی هه‌موو پێده‌ شتی گه‌رمیانت له‌ یه‌خه‌ ده‌ ده‌ م گه‌ر بمبوری نه‌ مه‌ توا نی تۆ به‌گێرمه‌وه‌ دڵداره‌ كه‌م ئه‌و یا سا ی تاریكستانی بوو تۆی له‌ ئامیزم گرته‌وه‌ له‌و ڕۆژ و ئه‌زانم تا ئێستاش قینی تۆچه‌ند له‌ لوتكیه‌ ! سه‌رسام نابم ئێستاش له‌ یاد ه‌م زۆر به‌ یانی تۆ غه‌می نه‌ بوونی و هه‌ژاریت به‌سه‌رشانتدا وه‌ك كێویك كوتبوو ، دڵ پیسی باوا نت قوفڵی له‌ حه‌زكانت دا بوو ته‌نها كێڵگیه‌ك بۆ رژاندنی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیت من بووم ، زۆرجار ده‌ تگوت
تۆ ئاوێنه‌ ی منی تۆخه‌ونی پاشه‌ ڕۆژی منی، من و تۆ نۆبه‌ری ئه‌م دونیاین ، چه‌ند ه‌ وێنه‌ ی جوا نت ده‌ كێشا خه‌ونی چه‌ نده‌ جوانمان هه‌بوو ، له‌ خه‌ونی ماڵێكی قورینی پێده‌ شتی گه‌رمیان و ئه‌و هه‌رده‌ و كێوا نه‌ خه‌ونی مندالێكی گچكه‌ و ماڵێكی قورینه‌ بوین ، نانا دوو منداڵ یه‌كێكیان ناو ی ئه‌ژی ده‌ بێت و ئه‌وی د ی فه‌رهاد ، ئه‌ژی كابان و فرهادیش له‌گه‌ڵ كار و به‌ر خه‌كاندا ده‌ چێت بۆ له‌ وه‌رگا ، ئازیزكه‌م به‌ پێنكه‌ نینه‌وه‌ تۆ ده‌تگوت نا نا له‌ م ده‌شته‌ كاكی به‌ كاكی گه‌رمیان ه‌ ئه‌سته‌م ئه‌م جۆره‌ ژیانه‌ بۆ ئێمه‌ ، چه‌ند جوا نه‌ باسی ئه‌و میوا نانمان د ه‌ كرد كه‌ ڕۆژێك ده‌ بوون به‌ میوا نمان ، ئاه باسی كێڵگه‌ و مه‌ زرا كانمان ده‌ گێرایه‌وه‌ ، له‌ یاده‌ م چه‌ند جار ده‌ تگوت خۆشه‌ویستی نێوا نمان و چیرۆكی به‌ گه‌ یشتنی خۆشه‌وشیتیمان بۆ مندا ڵا كانمان ده‌ گێڕینه‌وه‌ ، كه‌ تۆم هه‌بوو هه‌مووشتێك جوان بوو ، ڕۆژكانم هه‌مووی ڕه‌نگین بوو كه‌ تۆ هه‌بوو دونیام قه‌شنگه‌ تر بوو، هه‌موو ئیواریه‌ك خۆشترین گۆرا نی و ناسكترین هۆنراوه‌ میوانم بوون ، به‌ڵام ئێستا چی ؟ ئێستا تۆ ڕۆیشتیتوو من ته‌ نهام ، ته‌نها ی ئه‌ و میوا نه‌ نه‌خوا زرا و یه‌ هه‌موو ساتێك رۆح ده‌كێشێت كچیً بۆ ده‌به‌ختی ده‌ژیم، بۆیه‌ به‌خته‌وره‌م ده‌كات گه‌ر ویژدا نت زه‌یند وه‌ بێت ئه‌و ی ڕوویدا حه‌ز و نه‌سروتنی خۆت بوو به‌دوا ی جاره‌نوسی خۆت چویت ، ده‌زانم ژیانی نوێت ناچاریت هه‌ڵبژارد ، تۆ ڕۆیشتی منیش له‌م پا یز عومه‌ری ته‌مه‌نما و له‌ نێوه‌ بازنه‌ی عه‌شقی ڕا بردوو به‌ د یار وه‌ فا ڕۆژمێری جارانمان یاد ده‌ نووسمه‌وه‌ خۆم ده‌نوسمه‌وه‌ وه‌ رتم ده‌ ێت خۆشم له‌ خۆم ناگه‌م ، هه‌موو ڕۆژێك ده‌ جار ده‌ لێم پا یزێك ئێمه‌ ی به‌ یه‌ك نا سان ، ئه‌ ی بۆ هه‌ ر پا ییز ێك لێكی كردنی ؟ له‌ نێوه‌ ئه‌م كۆشك خه‌یاڵدا دایكم چایه‌كی بۆهێنام ئیده‌ی بیری خه‌ونه‌كه‌م خاڵی بووه‌ و هه‌موو شیًك وه‌ ك خۆی نه‌مایه‌وه‌ .




سەركردە!… ئەرسەلان مەحمود

سەركردە چییە؟
شێوێنەری وێنە مەزنەكەو،
بڕەری قردێلەی پیشانگە وێنەییەكانیشە، لەكوردستان !

سەركردە چۆنە
خاوەنی دایانگەو یانەو یاریگەو،
گۆڵ لەسەر گۆڵیش، لەمیللەتەكەی دەكات،
لەكوردستان !

سەركردە كێیە؟
هەڵگرسێنەری جەنگەكان و،
عاشقی گۆرانی و مۆسیقاو سەمایشە،
لەكوردستان !

سەكردە لەكوێیە؟
قسە لەسەر شارستانیەت و سەربەخۆیی دەكاو،
چۆڵپەرستیشە، لەكوردستان !

سەركردە،
لوتبەرزەیەو، بۆ پۆزیش لەسەر ئەژنۆ،
وێنە دەگرێ لەتەك كورتەباڵاكاندا،
لەكوردستان !

سەركردە،
سیاسەتكارە،
خاوەن بیرە نەوت و، كارگەی چیمەنتۆو،
مۆڵ و هۆتێل و كۆمپانیایەو بزنس دەكات،
لەكوردستان !

سەركردە،
شەش مانگ جارێك،
ناوماڵەكەی دەگۆڕێت، تاڵانچیە،
پەنابەرە لەوڵاتان، تەبلیغاتی ئیسڵاح دەكات،
لەكوردستان !

سەركردە،
سەری كردە نیە، سەر بردەیە،
لەكوردستان !

سەركردە،
ئەنفالچییە، خوێنەخۆرە،
پێشوازی لەخانەوادەی شەهیدو، جینۆساید دەكا،
لەكوردستان !

سەكردە،
ملی بەدەست خۆیەوە نیەو،
ململانێش لەسەر دەسەڵات دەكا،
لەكوردستان !

سەركرە،
دوای خۆ پڕ كردنی لەخواردنی خەڵك،
دەستی بەتاڵە، هیچ شتێكی دی نیە، لەخۆرهەڵات،
لەكوردستان،

ئەرسەلان مەحمود