نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سه‌باح ڕه‌نجده‌ر … عه‌بدولڕه‌زاق بیمار
1
برای دڵسۆزی خۆشه‌ویست: كاكه سه‌باح ڕه‌نجده‌ر. ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ڵوێستی داهێنه‌رێك له‌لام مایه‌وه و جێگیربوو، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا شیعرێكت له گۆڤاری (به‌یان) بوو، له سه‌ردانێكدا بۆ به‌غدا سه‌رێكت له ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه كوردی دا، كه (ئازاد شوان) سكرتێری نووسین بوو، ئێمه‌ش ده كه‌س ده‌سته‌ی نووسه‌ران: هه‌ڵوێستێكی زۆر یاخییانه و بێمنه‌تت نواند و گوتت: من نه‌هاتووم داوای ئه‌وه‌تان لێ بكه‌م، ئه‌ڵلاقۆیسه‌ن شیعره‌كه‌م بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه. ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بپرسم بڵاوده‌كرێته‌وه، یان نا و به‌س، خۆ ئه‌گه‌ر شیعری له هی من باشتریشتان لایه، ئه‌و بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی من به‌لاوه‌بنێن. من له‌و مامه‌ڵه‌یه و بڕوابه‌خۆبوون و یاخی بوونه ڕاسته‌قینه‌یه‌دا ئه‌وه‌م له به‌هره‌یه‌كی تازه لاو خوێنده‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌م كرد ده‌بیته شاعیرێكی گه‌وره، هه‌روه‌هاش ده‌رچوو. له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر 22/1/2017 و ژماره‌كانی دوای ئه‌و مانیفێسته به تانوپۆكه‌تم خوێنده‌وه به ناونیشانی: (ناسینی بوونی شیعر و خۆ ده‌ست نیشان كردن – مانیفێستی شیعری)، كه پێكهاتووه له (40) وێستگه‌ی ده‌ربڕینی بیروڕا و بۆچوون و ماكی داهێنانی ئه‌ده‌بیی بێ ناونیشان، یان بڵێین ناونیشانی هه‌ر وێستگه‌یه‌ك له كۆتاییدا به شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه ده‌ست نیشان كراوه. ئه‌م وێستگه‌ی ده‌ڕبڕینانه‌ش به كۆی ناونیشانه‌كانیانه‌وه به زمانێكی شاعیرانه ناوه‌رۆك و تانوپۆی شیعری شاعیر دیاری ده‌كه‌ن.
كاكی برا: له جاڕدانی ئه‌م مانیفێسته ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش شێوازێكی تازه‌یه، ئه‌گه‌ر شیعره‌كانت به ئاسانی خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن، ئه‌م مانیفێسته چه‌ندان په‌نجه‌ره و ده‌ركه له باڵه‌خانه‌ی شیعره‌كانت ده‌كاته‌وه و كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌واو ته‌نزیریانه‌ت ڕسكاندووه.
2
به‌و بۆنه‌یه‌وه، كه باسی شیعره‌كانت هاته‌كه‌یه‌وه، ده‌مه‌وێ پێت بڵێم بۆ من و ئێمه‌مانانی په‌روه‌رده‌ی شیعری كلاسیكی به كێش و پاشبه‌ند و جه‌سته‌ی ڕه‌قی فارسی و عه‌ره‌بی ئامێز. دواتر شیعری تازه‌ی: (گۆران)ی خاوه‌ن ناوه‌ند. شیعری لاوێكی یاخی بێ ئه‌مر و گوێی شێوازی په‌یڕه‌وكراو، دامه‌زرێنی شیعرێكی ئازاد له بیركردنه‌وه، ئازاد له داڕشتن، ئازاد له وێنه، ڕسته‌سازی و خاڵبه‌ندی، ئازاد له ڕێبازی ئایدیۆلۆژی و سیاسیانه‌ی سه‌رده‌م و هی دیش. دیاره یه‌كه‌وهه‌ل ئه‌وه‌مان لا په‌سند نابێت، چونكه له‌ناو ئاپۆرای شیعری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا شیعرێكی تازه‌ی یاخی ئاوه‌ها زۆر زه‌حمه‌ته جێ پێی خۆی بكاته‌وه و زۆر كه‌س پشتیوانی لێ بكات، یاخی بوونی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه بزانی ئه‌و شته‌ی لێی یاخی ده‌بی چییه؟ تۆ زانیوته ئه‌و شێوازه‌ی لێی یاخی بووی چییه؟
منیش، كه تازه به‌تازه له ڕێی هه‌ندێك كتێب و گۆڤاری (ئاداب و ئه‌دیب)ی لوبنانیه‌وه ئاگاداری باسی شاعیرانی ڕۆمانتیك و زه‌مزیی فه‌ڕه‌نسا ده‌بووم، شاعیرانی یاخی وه‌كو بۆ (دلێر) و (ڕامبۆ) سه‌رنجیان ڕاده‌كێشام و به دوای ده‌قی تازه و نوێخوازدا ده‌گه‌ڕام. با له‌گه‌ڵ ڕێبازه‌كه‌ی منیش له شیعردا جیاوازبن. به تایبه‌تی له ئه‌ده‌بی كوردی تازه‌ماندا.
ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌مه‌ودوا كۆمه‌ڵێك شاعیری به توانا‌مان هه‌ڵكه‌وتن، كه حه‌ز به شیعره‌كانیان ده‌كه‌م. له‌وانه: (جه‌لالی میرزا كه‌ریم، شێركۆ بێكه‌س، ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، ڕه‌فیق سابیر ….. تاد، به‌ڵام جگه له‌وان و به تایبه‌تیش شیعری دوو شاعیری تازه‌ی ڕێچكه ئازاد زیاتر سه‌رنجیان ڕاكێشاوم، ئه‌وانیش: (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)ی خاوه‌ندی (زێوان) و (ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند) و (مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه) و (سروودی زه‌وی) و هیتریش. له‌گه‌ڵ: (قوبادی جه‌لیزاده)ی خاوه‌ندی (شه‌هید به ته‌نیا پیاسه ده‌كات) و كۆشیعره‌كانی دیكه‌ی، كه ئازادانه له بابه‌تی ئیرۆتیك و جوانیی له شولاری ژن به‌هره‌ی نواندووه. هه‌ر دووكیان سه‌رفرازانه و سه‌رسه‌ختانه ڕێبازی شیعری خۆیان گرتووه به‌ر و لاسایی شاعیرانی تریان نه‌كردووه‌ته‌وه
3
كاكه‌ی ڕه‌نجده‌ر: كه له به‌غدابووم چه‌ند كۆپله‌یه‌كی شیعره‌كانتم له كوردییه‌وه به‌ناونیشانی: (له ئه‌ده‌بی تازه‌ی كوردییه‌وه) كرد به عه‌ره‌بی بردم بۆ ئیداره‌ی گۆڤاری: (الاقلام) و دامه ده‌ست: (محه‌مه‌د موباره‌ك)ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه، كه ناسیاوێكی نزیكم بوو، به هیوای ئه‌وه له ژماره‌ی داهاتووی ئه‌و ده‌مه‌ی: (أقلام)دا بڵاوبكرێته‌وه. داخه‌كه‌م دوای چه‌ند ڕۆژ: (محه‌مه‌د موباره‌ك) به هۆی هه‌ندێك ئاڵۆگۆڕی سیاسییه‌وه له‌سه‌ر كارلادرا و ده‌قه‌كه بڵاونه‌كرایه‌وه و ڕه‌شنووسه‌كه‌شم ده‌ست نه‌كه‌وته‌وه و ئاگام له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕا. ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ڵێن نازانم له ناوچه‌وانی تۆ بوو، یان هی من.
4
كاك سه‌باح: له شیعره‌كانتدا سۆزێكی گه‌وره‌ی خوداپه‌رستی و سه‌رچاوه‌ی ئایینپه‌روه‌ری ده‌بینم. ئه‌گه‌رچی وه‌كو خۆت نووسیوته سه‌ر به هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ك نیت و لایه‌نگریشی نابیت، هه‌روه‌ها نووسیوته: (به نان و ئاوی ویست و خۆبوونی خۆم ده‌ژیم)، به‌ڵام ده‌ڵێی: (ئامۆژگارییه ئاسمانییه‌كان هه‌میشه له بیرم دان و فه‌رامۆشیان ناكه‌م.) تۆی شاعیرێكی یاخی، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ی شیعری بێ گه‌رد به‌رهه‌م بهێنی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌ستگیرت نه‌كات، ده‌بێ له‌و واقیعه‌ی تێیدا ده‌ژی هه‌ڵوێستێكی گه‌ش و مرۆڤانه‌ت هه‌بێت. وه‌نه‌بێ شیعره‌كانیشت هه‌ر له بازنه‌ی: (هونه‌ر بۆ هونه‌ر)دا بخولێنه‌وه و وازیان له واقیعی گه‌ل و كاره‌ساتی ڕۆژگار هێنابێ و ته‌نیا له ئاسمانی خه‌ون و خه‌یاڵ باڵه‌فڕكێ بكه‌ن. نا گه‌لێ باسی وه‌كو شه‌هید، براكوژی، كیمیاباران، ئه‌نفال، باری كاره‌ستباری كورد و ….. تاد و گه‌لێك مانای زاده‌ی واقیع له به‌رگی ئاوریشمینی دێڕی پڕ خه‌ون و خه‌یاڵ خۆیان به ده‌رده‌خه‌ن.
5
ئه‌و شیعره ئازاده‌ی له ڕێچكه‌ی (باو) ده‌رده‌چێت، نابێ سه‌رسام بین، ئه‌گه‌ر نه‌ك هه‌ر خوێنه‌ران، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌گر و توێژه‌رانیش به ڕووخۆشی ئاوڕی لێ نه‌ده‌نه‌وه. له مێژووی ئه‌ده‌بدا بۆ ئه‌م جۆره ڕه‌وته نموونه زۆره، ده‌شزانم شاعیرانی ده‌وروبه‌رت. (شاره‌كه‌ت) ئازارت ده‌ده‌ن و په‌ڵپی بێ بنه‌مات بۆ ده‌دۆزنه‌وه و ئاسته‌نگت بۆ دروست ده‌كه‌ن. (ڕه‌سووڵا هه‌مزه تۆڤ) گوته‌نی: ئه‌وان گۆرانیبێژنین، كۆرسن.
له ئه‌ده‌بی فارسی و عه‌ره‌بی له‌ناو شیعری سۆفیگه‌ریدا نموونه‌ی وا هه‌یه، كه له ڕێچكه ده‌رچوون و له بازنه‌ی غه‌زه‌لی خوداناسی و خۆشه‌ویستیی خودادا شیعری وایان هه‌یه مه‌لا و زانایانی ئیسلام به چاك تێی ناڕوانن، به‌ڵكو هه‌ندێ جار به‌كفریشیان داده‌نێن، ئه‌مه جگه له (شه‌ته‌حات). شیعری: (حه‌للاج) و جه‌لاله‌دینی مه‌وله‌ویی ڕۆمی كه‌سی خۆی ده‌وێ بێ له‌سه‌ر ڕێبازی سۆفیگه‌ریی شی بكاته‌وه و مانا و مه‌به‌ستی خودا خۆشه‌ویستی لێ بخاته ڕوو.
له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا ت. س. ئیلیه‌ت شاعیرێكی داهێنه‌ر و به‌ناوبانگ و خاوه‌ن ناوه‌نده، به‌ڵام شیعره‌كانی به ئاسانی خۆ به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن. به نموونه من شیعرێكی ت. س. ئیلیه‌تم به زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی: (چوارشه‌ممه‌ی خۆڵه‌مێش) ده‌خوێنده‌وه له مه‌به‌ست و ماناكه‌ی نه‌ده‌گه‌یشتم. هه‌تا توێژینه‌وه‌یه‌كم له‌باره‌ی ئه‌و شیعره (هه‌ر به عه‌ره‌بی) خوێنده‌وه، كه زانیم: (چوارشه‌ممه‌ی خۆڵه‌مێش) بۆنه، یان سرووتێكی ئایینی دیان و مه‌سیحییه و شیعره‌كه له ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه و بیری ورد و هونه‌كاری له شێواز و داڕشتندا به‌كارهاتووه.
شیعره‌كانی تۆش، كه له دووبه‌رگی (سی ساڵ شیعر: چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – هه‌ولێر 2012.)دا، 900 لاپه‌ڕه‌یان گرتووه‌ته‌وه، ئێستاش به‌رده‌وام شیعر بڵاوده‌كه‌یته‌وه، بێ گومانئه‌گه‌ر زۆر كه‌سیش لێیان تێنه‌گه‌یشتن ئه‌وه وه‌كو خۆت نووسیوته: (گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له شیعره‌كه نه‌گه‌یشتی یادگارێكی جوان له وشه و خه‌یاڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنی) به دڵنیاییه‌وه‌ش نموونه‌ی داهێنانن و خاوه‌ن ناوه‌ندن، (چونكه نووسراوی داهێندراو ته‌نیا به تێڕامان و ناخ و ڕوونبوونه‌وه و جیهانبینی و به‌هره خه‌مڵاندن مه‌زنایه‌تی وه‌رده‌گرێ.)
كتێبی: (سێ كتێب له‌باره‌ی شیعره‌وه: چاپخانه‌ی بینایی – سلێمانی2013.) گوزارشتێكی گیانی ورد و قووڵه، زۆر ده‌روازه‌ی شیعره‌كانت ڕووناك ده‌كاته‌وه، وێستگه‌ی ده‌ربڕین و بیروڕا و بۆچوونی هونه‌ری و وتارگه‌لێكی چڕ و پڕ مانان. پێشاندانی هونه‌ری كۆمه‌ڵێك شاعیری پێشه‌نگ له ئه‌ده‌بی كوردیماندا جێگه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستخۆشانه و نیگایه‌كی زانستانه‌یه و پێچه‌وانه‌ی به‌رچاوته‌نگی و من منۆ كێیه.
6
له ژماره‌ی ڕۆژی 21\6\2016 ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێردا شیعرێكت بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی (ڕسكانی گیان) چی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر من به ڕسكانی گیانی خانمی شیعره‌كانتی بزانم، (نواڵه) خان، كه ئه‌م ناوه به‌رده‌وام له شیعره‌كانتدا دووباره ده‌بێته‌وه. پێش په‌نجا و دوو ساڵ وه‌كو نووسیوته: (له 20\6\1964 ژان له پشتی بابه ئاده‌م ده‌رچوو، شیر ڕژایه ڕه‌زی سینگی دایه حه‌وا، ناوكبڕینی نواڵه بوو به ورشه‌ی شكۆ و نه‌مریی.) چونكه هه‌ر بیر ده‌كه‌مه‌وه، ئایا ده‌بێ مێژووی 20\6\1964 چ مێژوویه‌ك بێت؟ بۆچی له ڕۆژی 20\6\2016دا به شیعر یادی ده‌كه‌یته‌وه؟ هه‌ر چۆنێك بێت شیعره‌كه هه‌ڵده‌گرێ گه‌لێك ڕاز و نهێنی تێدا مه‌به‌ست بێت، كه من لێیان حاڵی نه‌بووم. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و یاده هه‌ر پیرۆزبێت.
عه‌بدولڕه‌زاق بیمار
6\2\2017 كۆیه
خۆجوانكردن و خۆناساندنی ڕۆشنبیریمان … ئاری زیندینی
داهاتوو ئێستایه,ئێستا بیركردنه‌وه‌یه له دا هاتوو به ڕابردووه‌وه‌ئاڕاسته‌یه به‌ره‌وداهاتوو.ئێستا ڕاپه‌ڕین
داهاتوو نوێگه‌ری هاوشان داهێنان , داهێنان تواناوئه‌ركی تاكه به‌ڵام كۆیی سامانی ڕابردوویی پێویسته.ئه‌ركی ڕۆشنبیریمان قورسترین ئه‌ركه,خۆبه‌خاوه‌نزانینه‌وله‌ملوئه‌ستۆته,سامانی ڕۆشنبیریمان هه‌وڵدان و بنیاتنانی داهاتووه,ئه‌ركی قورسی ڕۆشنبیری كورد ملدانه به‌ره‌و (شۆڕشی ڕۆشنبیری) ده‌رچوونه نه‌ك له‌چه‌قبه‌ستوویی وبه‌ڵكو ده‌رپه‌ڕینه له‌سستی ڕۆشنبیریمان,دۆخی وڕێنه‌ی ڕۆشنبیری كوردی, دۆخی كاوێژی ڕۆشنبیری كوردی, دۆخی بێسه‌روبه‌ری ڕۆشنبیری كوردی له‌ئێستادا.سستی كه‌سانێك و بێخه‌می كه‌سانێك و خۆكڕكردنی كه‌سانێك له‌م دۆخه‌ی ئێستایی ڕۆشنبیری كوردی سوودی بۆ چه‌ند كه‌سانێك به‌رده‌وامی دانه به‌خۆیان و به‌وڕێنه و كاوێژیان.
ڕۆشنبیری كوردی له(باباتاهیری عۆریان) ه‌وه تاكو ئێستا پێوستی به(غه‌ربیله) بۆ (سافی و به‌قه‌در) بۆ بنیاتنانی بناغه‌ی كۆنكریتی كه‌لتوورمان پاراستنی له نه‌خۆشی دووباره‌و كاوێژوو وڕێنه‌و ئاڕاسته‌كردنی به‌ره‌وداهاتوو وه‌كو پردێكی ڕۆشنبیری په‌ڕینه‌و بۆدونیایی ده‌ره‌وه‌و خۆناساندن و خۆبه‌ده‌ر خستن. په‌نجه‌كان ساردن قه‌ڵه‌مه‌كان سستن كاغه‌زه‌كان كۆنن هه‌موویان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ خوڵقاندنی (خوڵقان) .
مه‌نجه‌ڵی ڕۆشنبیری كوردی بڵقه‌بڵقی كه‌مه دره‌نگ دێته كوڵان,ئه‌ركی ڕۆشنبیری كورد گه‌یاندنی به (سه‌د پله‌ی فه‌هره‌نهایه‌تیه).سه‌رده‌می ئێستایی (عه‌وله‌مه‌و ته‌كنۆڵۆجیا) به‌هه‌وڵی تاكه‌كه‌س زه‌حمه‌ت نیه به‌ڵام پڕۆژه‌وبه‌رنامه‌و هه‌ره‌وه‌زی ده‌وێت, هه‌وڵی بێمنه‌تانه ناوێ خۆڕازیكردنی به‌رامبه‌ر,ڕوئیاو تێڕوانینی سه‌رده‌می جیهانی. دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایی نوێ , ده‌ستنیشانكردنی كه‌لێنه‌كان,دیاریكردنی ئامانجه‌كان,نووسین بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕۆشنبیری كوردی.ئایا ڕۆشنبیری كوردی خۆیی نزیك یان چووه‌ته ناو بازنه‌ی (ڕۆشنبیری جیهانی) گرنگترین شت ڕۆشنبیری جیهانی سوود له ڕۆشنبیری كوردی وه‌رده‌گرێت یانیش ڕۆشنبیری كوردی چ سوودێكی به ڕۆشنبیری جیهانی گه‌یاندووه,زۆر مه‌به‌ستمه بڵێم ڕۆشنبیری كوردی توانیویه‌تی وه‌ك (كه‌لتووری كوردی) خۆیی قیت كاته‌وه له‌ناو ئه‌وه كه‌لتووره جیاوازانه‌ی جیهان و ڕۆشنبیره زه‌به‌لاحانه‌ی دونیا.ڕۆشنبیری كوردی چه‌ند هه‌وڵی داوه كه‌لتوور بخوڵقێنێ بۆ كۆمه‌ڵگایی كوردی یان چه‌ند پێی كراوه یانیش له خه‌می ئه‌وه دابووه.نووسه‌ران و ڕۆشنبیران وئه‌دیبان و رووناكبیرانی كورد له‌سه‌ریانه:
1-به‌ره‌و ڕۆشنبیری جیهانی.
2-كاوێژ نه‌كردن و دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی یه‌ك زه‌ڕه هی دوێنێ.
3- خۆ جوانكردن بۆخۆمان نا, به‌ڵكو بۆ به‌رامبه‌ر.
4- خۆناساندن(تعارف) به كه‌لتووری جیاواز.
5- واز هێنانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانێك كه‌به‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه قایل نین.
بۆچی بارزانی واز لەکورسی سەرۆکایەتی هەرێم ناهێنێت؟ … تاهیر حاجی حەسەن
پێدەچێت پرسیارێکی وا بەهەزاران شێواز کرابێت لەلایەن دانیشتوانی هەرێمەوە،ئەوەی هەرکەسێکیش چۆن وەڵامی بەخۆی دابێتەوە،دیسان دواجار وەڵامەکە چەند جێی خۆی گرتبێت لەوەی مایەی ڕەزامەندی خودی کەسی خاوەن پرسیار بێت،نازانرێت.
کورسی سەرۆکایەتی لەوڵاتانێکدا هێشتا ئاستی هۆشیاری سیاسی کۆمەڵگا لەئاستێکی کەمدایەو ئاستی ئابوری بەئەندازەیەک لەشێوازە پاش کەوتوەکاندا مابێتەوە،کارێکی وادەکەن،هەمیشە ئەو پارتەی لەنێو دەسەڵاتدایەو دەستی گرتوە بەسەر جومگەکانی دەوڵەتدا،خودی سەرۆکێک بەرهەم دەهێنێت،بەئازادانەی خۆی واز لەکورسی سەرۆکایەتی کردن نەهێنێت. دانیشتوانی باشوری کوردستانیش لەنێو گەمەیەکی وادان و تەواوی پێگە دواکەتوییەکان زاڵ کراون لەنێو هزری کۆمەڵگەداو ئاستی ململانێی نێو ئەحزابێک لەنێو پایەی دەسەڵاتدان،هەلومەرجێکی وایان بەرهەم هێناوە کە تەواو گونجاوە بۆ مانەوەی بارزانی لەسەر کورسی سەرۆکایەتیەکەدا.
لەنێو خودی هەیکەلەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا،جۆرە دیکتاتۆریەتێک زاڵ کراوە،کەهیچ کەسی ناو ئەو پارتە بەهای ناگاتە بەهای مناڵێکی نێو خانەوادەی بارزانی،بۆیە لەوێدا،بارزانی بەکۆی خانەوادەکەی لەکۆی پایەکانی نێو حزبدا لەپێش کۆی هەیکەلەی حزبدایەو تائاستی پیرۆزی جێگای گرتوە.خاڵێکی وایش دەبێتە ئەو دەرئەنجامەی کەهیچ کەسێک لەدەرەوەی ماڵباتی بارزانیەوە بەخەونیش نەتوانێت بیر لەوە بکاتەوە ڕۆژێک لەڕۆژان ببێتە کەسی یەکەمی حزب،لەکاتێکی وایشدا،مانەوەی بارزانی وەک سەرۆکی هەمیشەیی حزب و سەرۆکی هەمیشەیی باشوری کوردستان،گرەنتی کراوە.ئیتر ئەو شتەی ناوی دیموکراتیە لەنێو حزبدا،تەنها دیموکراتیەکی دیکتاتۆریانەی نێو بنەماڵە پاشایەتیەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەگەیەنێت،یان بنەماڵە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکان لەوڵاتانی ڕۆژ هەڵاتدا.
ئەو حزب و هێزو لایەنانەی لەهەرێمدا لەبەرانبەر پارتی دیموکراتی کوردستاندا بونیان هەیە،ئەمانە کۆمەڵە پارتێکن،سەرومڕ،کاریان بەناڕاستەوخۆ بوبێت یان بەڕاستەوخۆ،بوە بەپاراستنی بارزانی لەمانەوەیدا وەک سەرۆکی هەرێم. چونکە تائێستایشی لەگەڵدا بێت هەر لەیەکێتی و گۆڕان و ئیسلامیەکانەوە بیگرین تادەگات بەحزبی شیوعی کوردستان،هیچیان،ئەو بەرانبەرە بەهێزە نەبوون کە بخوازن کورسیەکە لەبارزانی وەرگرنەوەو کەسایەتیەکی جیاوازتر لەبارزانی لەسەر کورسیەکە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.(دیارە بەرپرسیاریەتەکە،ئەو بەرپرسیاریەتە خاوەن مێژووییە نیە کەکاری سەرۆک ئاڵوگۆڕ بەخش بێت بۆ پێگەی وەرچەرخان لەنێو هزرو پەروەردەی دواکەوتوانەی کۆمەڵگەو هێنانە پێشی هەلومەرجێک کەتەکانێکی پێشکەوتوخوازانە بداتە کۆی بوارە سەرەکیەکانی ژیانی کۆمەڵگە،بەپێچەوانەوە،ئەرکی بەرپرسیاریەتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بەگشتی،پاراستنی پێگە دیکتاتۆری و هێشتنەوەی پێگە دواکەوتوە زاڵەکانی نێو کۆمەڵگە بوە.) هەروەک کارێکی گاڵتەجاڕانە بێت،بارزانی هەریەک دوو ساڵ جارێک لەکۆبونەوە تایبەتیەکاندا،دەڵێت من واز دێنم و باکەسێک لەئێوە خۆی ئامادە بکات تامنیش دەوروتەسلیمی کورسیەکەی پێ بدەم،کەچی نەک هەرکەسێک نایەتە وەڵام لەنێو پارتەکاندا بڵێت ئەوا من خۆم کاندید دەکەم بۆ هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتیە،بەکۆ دیارە بەناڕاستەوخۆ،دەڵێن:قوربان کێ حەدی هەیە بچێتە سەرئەو کورسیە تائێوەو مناڵێک لەماڵباتەکەی ئێوە مابێت. لەو دیویشەوە،سەری زمان و بنی زمانیان،باس باسی ناهەقی و غەدرو بۆڵە بۆڵیانە لەبەرانبەر پەک کەوتنی پەرلەمان و مانەوەی بارزانی لەسەرکورسیەکەی کەلەڕوی یاساییەوە کاتی دەمێکە بەسەر چوە.
لەنێو پێگەی دەوڵەتانی دیکتاتۆردا،یاسا‌و دادگاکان هەمیشە ئامرازی دەستی سەرۆکن بەتایبەتی و گەمەی بەناو دیموکراسی و چەمکی ئازادیش،هیچ نین بێجگەلەوەی هەڵخەڵەتێنەرێکی ڕای گشتی نەبێت.دیارە لەنێو خودی سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداریدا،کۆی پێگەی دامودەزگا ئیداریەکان بەشێوەیەک دادەڕێژرێن کەبەردەوام لەخزمەتی هەیکەلەی دەوڵەتی چینایەتیدا بن و مارکس واتەنی سەرمایە،دەخوازێت کۆمەڵگەیەک دروست بکات هەرلەخۆی بچێت.لەوشوێنەیشدا گەر بڕێک بەها هەبێت بۆمرۆڤ و جۆرێک لەژیانێک بونی هەبێت،دەبێت لەوێدا بزانین کەچینێکی بەرهەمهێنەری چالاک و خاوەن هۆشیاری سیاسی بونی هەیە. لەم سەردەمەدا،کاتێک بەزۆری زۆرداری دەخوازن پێگەی ناسیۆنالیزم و پێگەی ئاین و مەزهەبە جۆراو جۆرەکانی نێوئاینەکان برەو پێ بدەن،وەلەلایەکیتر دەخوازن پێگەی ڕاسیزم و باڵی ڕاست برەو پێ بدەن،دەرئەنجامی شکستی خودی سیستەمی حاکم دەگەیەنێت لەشاردنەوەی چونە سەری ئاستی هەژاری و بێکاریەکی زۆر زیاد لەچاو چونە سەری کۆی بوارەکانی زانست و گەشەی پیشەسازی و بەرهەمهێنانەوە.
گەر بگەڕێینەوە بۆلای پرسیارەکەو ئەو وەڵامەی پێویستە پێی بدرێتەوە،ئەوا لای من بەم شێوازە وەڵام دەدرێتەوە،بارزانی نەک ڕکابەری نیە لەدەرەوەی پارتەکەی،بەپێچەوانەوە کۆی پارتەکانی دەرەوەی پارتەکەی بارزانی،کاریان پاراستنی پێگەی بارزانیە وەبێجگە لەبارزانیش کەس ناچێتە سەرکورسیەکە.چونکە ئەو کورسیە بۆ هەمیشە پێی دراوە لەلایەن ئەو پارتانەو،لەلایەکیتر،بۆ پارتەکانی هەرێم،گەر ڕۆژێک لەڕۆژان کەسایەتیەکیان زاتی ئەوەی کرد‌و بڵێت من دەمەوێت سەرۆکی هەرێم بم،بەمەرجێک بارزانی زیندو بێت،کارێکی وادەکەن،بارزانی پۆستەکەی لەسەروی پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە بێت،یانی دەیکەن بەمەرجەع.
داماوی و بەدبەختی خەڵکی باشور لەوێدایە،کەهەلومەرجەکانی سەر ژیانی بەئەندازەیەک پڕ لەکون کراوە،کەتادەست بۆ پینەکردنی دڕانێکی دەبات لەسەد لای ترەوە دڕاوی بۆ دەکرێت. ئەو گەمە قێزەونەی ئەحزابی بەرەی دەرەبەگـ ـ بۆرژوازی کورد کاری تێدا دەکات،بێجگە لەقازانج و بەرژەوەندیەکانی چینایەتی چینەکەی خۆیان،باشترین جۆری پارت گەلێکن کەزۆر بەباشی و زۆر بەئەمەکەوە پرۆژەو بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەو دەوڵەتانە دەبەنە پێشەوە کەئێستا وەک دوژمنی گەلی کورد لەمیدیاکانیانەوە شەرمنانە جاربەجارێک باسی لێوە دەکەن. بارزانی کاتێک وەک کەسایەتی بەرپرس مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی هەرێمەوە،تەنها لەبەرخاتری پاراستنی هەیمەنەی پێگەی سیستەمی سەرمایەداری حاکمەوەیەو لەلایەکیتریش هەرێم خاوەنی ژێر زەمینێکی دەوڵەمەندە بەنەوتی خاو وە غازی سروشتی،ئەم دوو مادەیەیش تائێستا هیچ ئەڵتەرناتیڤێکیان نیەو باشترین وزەن بۆ هەڵسوڕاندنی جوڵەو بەرهەم هێنان. بەڵام ئەو سامانە سروشتیە قازانجەکەی بۆ چینە کرێ وەرگرو خەڵکە زەحمەتکێشەکە نیە،بەپێچەوانەوە،هەرچی دەرهاویشتە پیسەکەیەتی بۆ خەڵکی هەرێمەو بەرهەم هێنانی ژینگەیەکی پیس بوەتە هۆکارێک سەدان جۆری نەخۆشی لەگەڵ خۆیدا هێناوە،لەوێیشدا دیسان قازانجەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کارخانەکانی سەر بەسیستەمی دەوڵەمەندەکان و هەرچی دەرمانی خراپ هەیە بەرهەمی دەهێنن و بەقازانجێکی باش دەفرۆشرێتەوە بەخەڵکی هەژار کراوی هەرێم و عێراق.
ئەو هەلومەرجە خوێناویەی لەعێراق و هەرێمدا بونی هەیە،دیارە کۆی وڵاتانی جەنگ گرتویشی لەگەڵدا بێت،تەواو لەبەرژەوەندی چینە چەوسێنەرەکان شکاوەتەوەو پەرش و بڵاویەکی بێ هودەی زۆریشی لەنێو چینوتوێژەکانی خوارەوەدا دروست کردوە،کەدەرفەتەکان بۆ خۆڕێکخستن و هاتنە مەیدانی سیاسیانەی جەماوەر بۆ بەدەست کۆتا کردنی ئەو پارتە جۆراوجۆرە دیکتاتۆرانە لاواز بێت. بۆیە هەلومەرجەکانی ئێستا لەهەرێمدا،هێشتا بەجۆرێکە کە لەبەرژەوەندی بارزانی و دەستودایەرە جۆراوجۆرەکاندا بێت کەخەریکی پاراستنی بارزانین تابەردەوام سەرۆکی هەرێم بێت!!!!!
ڕێگە دیموکراتیەکان لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا تائێستا بێجگە لەبێماناکردنی ماناکانی دیموکراتیەت شتێکی‌تر نەبوە. دیموکراتیەت کاتێک گەشە دەکات کەکۆتای هێنرابێت بەهەیمەنەو هێزو دەسەڵاتی چینە چەوسێنەرە حاکمەکان.
تاهیر حاجی حەسەن
19/02/2017
غەریبی ڕاوم دەنێ … جەلال عەبوڵا ساڵح
نازانم من بۆ وام
ڕۆشتم و وەک باڵندە
ڕووە و دەریا
سەری غەریبیی خۆم هەڵگرت
شایی باخم بەجێهێشت
وەک دیجلە دەستی فوراتم گرت
وەک چرای ئاشتبوونەوە
ئێوارەیەک بەدزی زەردەپەڕەوە
تیشکم ڕژایە ڕۆحیی ئۆقیانووسێکی پیرەوە
کەچی هەر غەریبم بە خۆم
کەچی هەردەڕۆم و بە کەفی دەمی دەریا ناگەم
کەچی هەر بیر
لە گوناهەکانی با پیرم دەکەمەوە
کەچی هەر خەیاڵ دەمباتەوە
بۆ بەزمی
گلەیی
گۆزە و کانی
بۆ گۆڵمەزی
نیشتمان و بیرەوەری
…
ئەی جەلادی دابڕان
لێمتێبگە
کراسێکم لەبەردایە
نە شمشێری برووسکە دەیبڕێت
نە قەمەی زریان و تۆفان
پێڵاوێکم لە پێدایە
لەچەرمی گابەرد
لە پێستی داربەڕوو
لێمتێبگە
ئەی جەلادی دابڕان
کە برسییەتی گەوجم دەکات
دەستی خەیاڵ درێژ دەکەم
بۆ لیرەی کڵاوە کۆنەکەی نەنکم
وەک پوولە تۆپیووەکەی ناو دەستی باوکم
ژیان جڕتم بۆ لێدەدات
لێم تێبگە
ئەی ڕۆحی دابڕان؟
تامەزرۆ بە ژان
لەم دنیا جەنجاڵەدا
چرکەیەک خۆشحاڵیم هەبوو
هەزار ڕۆژ گریان
…
من لە نیشتمانی داربەڕوو
گەورەبووم
لەشم چرنووکی ڕەشەبایە
کلیلی دابڕانم ونکردووە
کۆڵانەکانی هەور
گیرفانی گەڵا
ژێر بنی پێی با
مشتی تەزیوی زەوی
جانتای سەفەری تریفە دەگەڕێم
نایدۆزمەوە
…
چ کارێکی شێتانەیە پیشەی من
بە شەو گوێدەگرم لە گۆرانی بۆق
بە ڕۆژ داڵغەی کیسەڵی پییر دەژمێرم
نیووەشەو دەمەوێت شەقامەکان هەڵبگێڕمەوە
حەزدەکەم بنی پێیی با ببینم
من چێژ دەبینم لە پێچەوانەی شتەکان
دەمەوێت لەقە بدەم لەسەر سنگی شەقامەکان
حەزدەکەم خۆڵ بکەمە دەمیانەوە تا دەمرن
ئەوەتەی شەقام هەیە
پشتی فەرشی
پێڵاو و پێیە
…
من چەند خڵەفاوم بە فێڵی ژیان
لە مشتی کام ڕێکەوتتی شێتدای
ئەی جەلادی دابڕان؟
ئەی نوقڵی بەسەرچووی
سەر ڕەفەی دووکانە ڕووخاوەکانی ڕۆژگار
ئەی هەڵمی حەڵوای پاش مەرگی ئازیز
ئەی دووکەڵی جەنگی سەرشانی با
هێزم نەما
هێندە لە دەرگای شکاوی تۆمدا
…
تەماشا غەریبی چۆن ڕاوم دەنێت
کەی گەڵای ئەنفال
وەک منی بەسەرهات؟
لەگەڵ هێزی سەربازی با
کەی گەمێ وەک من شکا؟
کەی چەتر وەک من دڵی قووپا؟
بە چەپۆکی فێی ڕەشەبا
…
ئێرە سەزەمینی پێکەوە ژیانە
یان گەنجینەی دزی و تاوانە؟
ئێرە کوانووی خۆڵەمێشی
ژەهر و جەستەیە ؟
لێمتێبگە ئەی جەلادی دەبڕان
لەم مەملەکەتی وێرانەیە کەسێک ناناسم
جگە لە چاوێکی کزی کوونەبەبوو
گۆچانێکی پیری هەنگاوێکی هیلاک
جگە لە دڵێک لەڕەنگی ئاو و
نوورێک لە ڕەگەزی هەتاو
تەنها سامانم ژیانێکی پوچ بوو
بەخشیمە عەسر و
ئێوارە چەقەنەی بۆلێدام
دەزانم کە مردیشم
ماڵی دەریا گۆڕم دەبێت
نەهەنگی پیر خوێنم دەخوات
زریان ئێسقانم دەهاڕێت
….
ئەی جەلادی دابڕان
لێمگەڕێ هەنگاو بنێم
بگەمە تەقسیم
نوری هەتاوی
عەسرێکی غەریب
وەک هەڵمی دەمی دەریا
بئاڵێنم لە ڕۆحی ماندووم
…
ئێرەیی دەبەم بە ئەستەمبوڵ
شەو تا ڕۆژ دەبێتەوە
هەزار ئەستێرە ماچی دەکا
عەسر و ئێوارە
سەر دەخاتە سەر ڕانی
بەرەبەیان شەپۆل ڕایدەژەنێ
بە دەستی ئاو
دیواری با و
شەپۆلی شێت دەژمێرێ
کاپتنی خنکاو دەردێنێ
….
ئێرەیی بە باڵندەی ئەستەمبوڵ دەبەم
ماچێکی بە پەلەی
ڕومەتی کەنار دەکات و
باڵدەگرێ
ئێرەیی بە بەلەمێکی
شان شکاو دەبەم
لە ماڵی ئاو
ئافرەتێکی ئازەری
دەیلاوێنێ
….
ئەی جەلادی دابڕان؟
کێ بیر لە منی
هەمیشە غەریب دەکاتەوە؟
من تەمێکی وێڵ
زیخێکی سەرشکاو بووم
من بەفرێکی قوڕاوی
سەرشانی چاکەتێکی دڕا‌و
قۆڵی قرتاوی
جەنگی بۆرژوا بووم
…
نازانم من بۆ وام
پێم خۆشە بۆ هەمیشە بڕۆم
هەرگیز نەگەڕێمەوە
بێزارم لە دووبارە
حەزدەکەم وەک قاڵی
عەسر لوول کەم
بیخەمە سەرشانی ئێوارە و
هەرگیز نەگەڕێتەوە
پێم خۆشە وەک توتن
بەیانیان بکوتم
لە بەرتیشکی دوانیوەڕۆ داینێم
بێتە هەڵم و
هەرگیز دوبارە نەبێتەوە
دەمەوێ قاچم ببڕمەوە
هەرگیز پێڵاو نەبینێ
بێزار بووم
لە پرسیاری ژمارە
بێزار بووم لە جەنگی
گۆرەوی و پێ
هەنگا و و ڕێ
…
ئەی جەلادی دابڕان
لێمتێبگە
دەمەوێ ژیان ڕەنگ کەم
بە بۆیەی ئاسمان
دەمەوێت دەرگای
کۆڵانەکانی تاوان داخەم
بە دەستی ئاشتی
دەمەوێ خەیاڵ
وەک کاغەز گرمۆڵەکەم
بیخەمە ناو دەمی (با) وە
هەرگیز نەیبینمەوە
دەمەوێ بڕۆم
دوور دوور بڕۆم
بەسەر پردی
درۆی ژیاندا باز بەم
کەس نەبینمەوە
…
هێشتا دووکەڵی تەرمی
جەنگی دووبرا
وا لە ژوور ئاسمانی
تاران و بەغدا
هێشتا پەتی ملی
ڕابەرێک و شاعیرێ
وا لە چەکمەجەی
ئەفسەرێکی مەزهەبیدا
هێشتا دڵی کتێبی
(هەنگاوێک بۆ پێشەوە و
دوو هەنگاو بۆ دواووە)
بۆ هەزاران ستالینی مێژوو لێدەدا
هێشتا قاچی قرتاوی
سەبازەکانی جەنگ
ئەوەتا لە ناو سکی
خوێناوی
دیجلە و فوراتدا
…
کێ هەناسەی غەریبیم کۆکاتەوە؟
بۆ هەرلایەک دەڕۆم
کارەساتی جەنگە
دەگەمە ڕۆحی بەغدا
دەچمە لای ئەبونەواس
بۆنی هەناسەی ماسی
کوژراو دەکەم
سەرئەدەم
لەماڵی مێژووی
نازم غەزالی
دەگەڕاێم بۆ ڕۆحی زیندووی
مۆسیقا و گۆرانی
مایە پووچم
بەشەقامی جمهوریدا
سەربەرەو ژوور هەنگاو دەنێم
پرچی خوێناوی
فورات و
قۆڵی شکاوی
دیجلە دەبینم
….
ئەی جەلادی دابڕان
ئێرە سەرزەمینی بارووتە
بەغدا بۆنی
تەرمی مردووی لێدێ
بەغدا ناناسمەوە
پڕ بووە لە گوناه
پڕ بووە لە نزا
بە فڵچەی دین
شەو مەلای سعوودیە
بۆیەی دەکا
بە ڕۆژ
ئاخونی تاران و
بەغدا
….
ئێوارە درەنگانێ
بابلم جێهێشت
گەیشتمە لای
هەولێری مێژوو
زەردەخەنەی گۆڕابوو
هەنگاوی پێچەوانە دەنا
نەلە ئامەد و
سنە دەچوو
نەلە قامیشلی و
سلێمانی
…
باوەشم گرتەوە
بۆ پشتە کوڕەکەی قەڵا
حەزم لە برنج و شلەیەکی
تەیراوا بوو
ڕیقنەی باڵندەکان
بارێن بەسەرما
…
هەنگاومنا
بۆ بازاری بیرەوەری
ویستم هەولێر ماچ کەم
نەیناسیمەوە
پاڵتۆیەکی
ڕەنگ خۆڵەمێشی
لەبەردابوو
ئەنقەرە بۆی دووری بوو
قۆپچەکانی
سەربەرەو خوار
داخست بوو
…
قەڵام بینی
بە پشتی کوڕەوە
بەدزی جەلادەکانی خێڵەوە
مێژووی زەردەشتی دەخوێندەوە
گەیشتمە گەڕەکی شێخەڵا
حەماڵە برسییەکان
توڕە بوون لە ئارد
شەراب لە ڕەز
ئاو لە دەریا
خەڵک لە قالۆنچەی سووپا
…
ئێوارە قەڵام جێهێشت
گەیشتمە لای گۆیژە
کۆشی پڕ بوو
لە زەنگیانەی شکاووی مێژوو
چاوی پڕ بوو
لە دووکەڵی دزاوی کوانوو
…
لە دوورەوە
سەیری پارچەی شکاوی
ئەستێرەی سەرشانی
سلێمانیم بینی
خەم دایگرتم
ئەسحابە سپی
وەک بنی مەنجەڵ
ڕەش هەڵگەڕابوو
کەلاوەیەک لە باوەشیا
جنێویدەدا
بە دەوڵەتی خێڵەکی
قالە گازی دەگرت
لە پشتی پیری
ئەسحابەسپی
جنێوی دەدا
بە عابا و مێزەری
پیاوی مەزهەبی
تفی دەرکرد
لە سەرکردەی
دۆڕاوی سیاسی
…
هەروەکو جاران
ڕۆشتم بۆ لای
قەیسەری نەقیب
ڕێحانە بێزار بوو لە بۆن
وسمە و خەنە
لە سمێڵی
پیاوی گەمژە
…
لە قەیسەری نەقیب
کامەرانم ناسییەوە
چاوی کز بوو
ڕێشی مەزهەبی هێشتبووەوە
پێیان ووتم:
سی ساڵە
لە دوکانێکی سێ گۆشە دا
دیواری سەلەفی
ڕەنگ دەکا
…
ڕۆشتم بۆ خوار خانەقا
جەمالی هاوڕێم بینی
کزکز لەبەردەم
مقەڵی بێکاریدا دانیشتبوو
شانی داڵغەی
خستبوو سەر شانی عەرەبانەکەی
گوێ لە گۆرانی
خۆم و عودەکەم دەگرت
هەنگاوی ڕێبوارەکانی دەژمارد
جەمال ئەگەر
فکری پەرتووکی
بەلشەفیکی بفرۆشتایە
ئێستا ڕاوێشکاری
سەرۆک بوو
ئەندامی شوورای
دەوڵەت بوو
…
ئەی جەلادی دابڕان
هەرکۆڵانێکی ئەم سەرزەمینە
بۆنی ژەهر و بارووتە
دەگەڕێمەوە بۆ ماڵی ئاو
بۆ لای ڕۆحی دەریا
دەگەڕێمەوە بۆ ئاسمان
کەمێ تەمەنم ماوە
دەیبەخشمە باران
…
جەلال عەبوڵا ساڵح
٢٠١٦-٢٠١٧ تۆرۆنتۆ
ڕۆژی جیهانی زمانی دایک … د.ناجح گوڵپی
ڕۆ جەهانی زوانی ئەژایی ( International Mother Language Day ) ڕۆژی جیهانی زمانی دایک :
الیوم العالمی للغه الام (روز جهانی زبان مادری)
زوان پایێوەن جە پایە گرنگەکا پەی ئەشناسای تاک ی ،فیسپەگای،میلەتی،نەتەوەی، بە ئەشناسای زوانی تاومې نەتەوەکا جە یۆی جیاکەرمێ .
زوان ئامڕازێوەن پەی :
1. ئاشتەوایی و پېوەرە ژیوای.
2. نونگەو وەڵکەوتەیی و گەشە کەردەیی و دروس کەردەیی شارستانیەتین.
3. ئەنە یاوای ئەو ڕوداوەکا جەھانی و بەستەیشاوە بە ناوچەکا تەریوە.
4. – گېڵنایۆ ویەردەی (مێژوو) و ئیسای و ئېستەیۆ پەی لوای و ویرکەردەیۆ پەی دماڕۆی.
5. پەیوەندی و ھامۆشۆ و تېکەلاوی کەردەی ھەنترینی، ئینەیچ بۆبایس و جمە و فارای و وەڵکەوتەی ،کەواتە فرە زوانی یانی بیەی بوارێ فراوانتەر پەی زوانەکا تا بە ئازادی کار‌و چالاکی وېشا کەرا.
یۆنسکۆ و زوانی ئەدایی꞉
چی بارۆ یونسکۆ ( کۆنگرە و گشتی نەتەوە یۆگرتەکا پەی پەروەردەی و زانستی وڕۆشنویری ) داوا کەرۆ ئەو گردو دەوڵەتا جەھانی و ئەرەمەرزیاکا نەتەوە یۆگرتەکا،ڕیکوزیاکا فیسپەگای مەدەنی و دەزگا زانستیەکا و خەیر وازەکا و گرد لایەنێ پېوەند داری کە چالاکی و ھەوڵوتەقەلا زیاد کەرا پەی بەھادار کەردەی و پاڵپشتی و زامن کەردەی پارېزنای زوانەکا، بەتایبەت ئا زوانې کە ھەڕەشې فەوتیایشا ئینا سەرۆ.
گر ساڵێ یونسکۆ ئاهەنگی تایبەت ساز مژۆ پی بۏنۆ.ئیساڵێج 2017 بارەگا و یونسکۆی ئاهەنگێ تایبەتە بەرۆ راوە.
ساڵەو 19/2/2009 یونسکۆ ئەتڵەسێش وەڵا کەردەنۆ دەربارەو زوانەکا هەکە ئینێ جە حاڵ و فۆتیایینە ماچۆ: زیاتەر جە شش ھەزار زوانې ھەنې و ئیسا خەریکا نیمەشا دلێنە بشا هەتا کۆتایی ئی قەڕنیە، پی جۆرە پۆلینشا کەرۆ” 2500 زوانې ئینێ وەرو دەمو فەۆتیاینە،بە چن ئاستێوە دیاریشا کەرۆ꞉
یوەم ꞉ زوانە فشۆڵەکی ژمارەشا 607 زوانینی
دووەم꞉ زوانەکې هەکە ئینێ چێرو تەرسېنە ژمارەشا 632
یەرەم ꞉ زوانەکې تەرسەی فرەتەرشا ئینا سەرۆ ژمارەشا 502
چوارەم ꞉ زوانەکې هەکە گیانمدا،گیان کەنشت کەرا ژمارەشا 573
زوانە مەردەکی꞉ ژمارەشا زیاتەر جە 200 زوانا فۆتیێنی جە سالەو 1950 یوە
چی ئەتەڵەسو زوانانە ( هەورامی و زازاکی ) باس کریان هەکە خەتەرو فۆتیاشا ئینا سەرۆ،
هەرپاسە بە پاو راپۆرتەکا یونسکۆی هەکە جە ئەتڵەس و زوانە نزیک ئەو فۆتیاکاوە هۆرگیریان ،بەفارسی قەلەم و هەورامانی وەلا کەردەنۆ ،ماچۆ ئیراننە 24 زوانی ئینێ حاڵ و فۆتیاینە، تائیسا دووې زوانیشا بە تەمامی مەردینی و کەس قسیشا پنە مەکەرۆ، یەرې زوانیشا تەنیا پیرەکې قسیش پەنەکەرا،گەنجو زارۆلە مەزاناش ،ژمارەو ئا کەسا هەکە قسێشا پەنەکەرا (60-200 ) کەسېنې، ئی پەنج زوانە ئینی سەرنیشت و وەرپر و ئیرانیوە ،هەرپاسە دلێڕاسەو ئیرانینە دووې زوانی تەر بەتەمامی ئینێ خەتەرو فۆتیایینە چون تەنیا پیرەکې قسیش پەنە کەرا و زاڕۆلەکیشا فیرې نەبینی، جەدرێژەو راپۆرتەکەینە ماچۆ 14 زوانی تەر ئینێ مەترسی دلێنە شییەنە، یۆ جانیشا هەورامین، هەکە ماچۆ 23000 هەزار کەسێ قسیش پەنە کەرا و زاڕۆڵەکیشا یانەنە پیسە زوانی ئەدایی فیریش نمەبا ( من گومانم هەن چی راپۆرتیە بەتیبەت سەرو هەورامانەکەیما د.گولپی ) ، هەرپاسە باس‌و زوانی دۆڕی زەردەشتی و پشا کردی هەکە یاگیشا لای واری ئیرانیوە دیاری کریان، یەرې زوانې تەریچ ماچۆ زیانی فرەشا ئۆ کەوتەن” ترکی خۆراسانیؽ ، جە دمایی راپۆرتەکەینە بەفارسی نویسیان (همە زبان ها بە یک اندازە حق زندگی دارند ) یانی گرد زوانەکې پېسەو یۆی ماف‌و ژیانیشا هەن..!!!!!!
All languages are equally entitled to life) ) یحق لجمیع اللغات علی قدم المساواه فی الحیاه…
ئی دروشمە هن و یۆنیسکۆین،،وەلی زوانە دۆلەمەند و سەردەسەکی گۆششا نیا چی قسېوە.
ئی فۆتیایە کارەساتێ ئانزانین کە قەرەبوو نمەکریۆوە ،٣٠سالێ دماین فرەتەرو زوانەکا فۆتیێنې بەنونگەی جیاوز پېسە:
یوەم / وەختێنە زوانەکەت سەر بە کۆمەڵێ گولانەی بی و چەنی چننەها زوانا تەری تێکەڵاو بی , ئیتر ئانە بۆ بایسو قسە کەردەی بە زوانەکا تەری کە جە زوانەکەو تۆ فرە تەرێنێ( کەمینە و فرەینە)، نمونە ژەن و ژەن وازی و تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی.
دووەم / وەختێنە تېکەڵاوی چنی زوانێ تەری کەری هەکە ئا زوانە خاوەن پایەی ڕۆشنویریو فەرھەنگی و ئابوری بەرزتەری بۆ،ئیتر گەورەکې وەرو ئانەی پلەو پایەی ئابوری و کۆمەلایەتیشا جەدەس نەدا، فشار وزا سەرو زاڕۆڵەکاشا کە پا زوانە دۆڵەمەندەیە وانا و زوانی ئەژایی وېشا وزا لاوە.
یەرەم / سیاسەت و دەوڵەتداری نەتەوە سەردەس و داگیرکەرەکا پاسەش واستەن کە گر وەختێ زوانو وېشا سەپنا مل‌و کەمە نەتەوە و بن دەسەکارە ، جە ڕاوەبەردەی کار‌و باری دەوڵەتیەنە پەروەردە و فێرکەردەینە،ئیتر پی جۆرە زوانی ئەژایی کاڵ بۆوە.
ڕېکوزیاو یۆنیسکۆی جە ئەرەنیشتە و ڕۆ 17/11/1999 ینە بڕیار‌و ڕۆ جەھانی زوان و ئەژاییش دا ، وە جە ساڵە و ٢٠٠٨ ینە بە فەرمی نەتەوە یۆگرتەکا پشتیوانی ئی بڕیارێشە کەردەو نامیش نیا سالەو زوانەکا ،بە مەبەستو پەشتگیری کەردەی فرە زوانی و فرە کەلتوری،چون زوانەکې پایگێوە گرنگشا ھەن جە بەرنامەکا یۆنسکۆینە ،فرەزوانی یانی ھۆشیاری زیاتەر سەرو زوانە جۆراوجۆرەکا، ئەو یۆترینی یاواینە و فاڕو جمەو کەلتورە جیاوزەکا.
پۆکەی یۆنسکۆ خاستەرین ڕا چارەش نیارە پەی پەشتگیریی و گەشە دای بە زوانەکا، ئادیچ دیاری کەردەی ڕۆ جەھانی زوانی ئەژایی بې ،ھەتا گردو زوانەکا چی ڕۆنە بتاوا زەماونەو یادگیری و چالاکی ھەمە جۆر پەی زوانەکەیشا ساز بژا .
ڕۆ زوانی ئەدایی چنی پەیژابی؟
پەی ڕېز نیای ئۆ قوربانیەکا خەڵک و بەنگلادیشی پەی زوانەکیشا هەکە ڕۆ ٢١/٢/١٩٥٢ داشا ،قەرار دریا کە گرد ساڵێ ڕۆ ٢١/٢ کریۆ بە ڕوێ جەھانی ساڵیادو زوانی ئەژایی جە سەرتاسەرو جەهانینە
دماو ئازادی و سەربەوې بیەیئ ھیندستانی چیردەسو ئینگلیزینە( 15/8/1947 )،هامکات ڕوې وەڵتەر 14/8/1947 پاکستانیچ سەربەوې و ئازادی وێش جاڕ دا ،پاکستان دووې زوانێش چەنە بێنێ پەی قسەکەردەی ( زوانی ئۆردو و زوانی بەنگالی) بەلام زوانی ئۆردو زوانی رەسمی دەوڵەت و پاکستانی بې ،بەش و وەرکەوت و پاکستانی بە زوانی بەنگالی قسې کەرێنې (ئیسەو بەنگلادیشی).
وانەرې کۆلیژو پزیشکی زانکۆ و دەکای پایتەختو بەنگالی ڕۆ ٢١/٢/١٩٥٢ دەسشا کەرد مانگرتەی و وېنیشاندای ناڕەزایی دژ‌و ئانەی کە بەزوانی ئەدایی وێشا نمەوانا ، ئیتر پۆلیس تەقەش کەرد ئۆ وانەرەکا بازێش کوشتې، ئینە بی بایسو ئانەی دەولەتو پاکستانی ددان بنیۆ زوانی بەنگالیرە پېسەو زوانی دووەمی جە پاکستانەنە، دماو ئازدی و جیا بیەیۆ بەنگلادیش جە ساڵەو 1971 ی ،داواش کەردە ئۆ نەتەوە یۆگرتەکا کە ئی ڕۆیە بنیۆرە بەڕۆ زوانی ئەدایی.
دماو ئازادی مۆنۆمینتێوە پەی یادەوەری شەهیدەکا زوانی نریانەرە وەردەم و کۆلیژو پزیشکی دەکا ینە بەنامې ( مۆنۆمێنت و مەنار) ی ، ئەر سەرنجە دەیمی نەتەوەو بەنگالی ونیشا بەخشا تا بەزوانی ئەدایی وانا.
ڕۆ ١٦/٥/٢٠٠٧ نەتەوە یۆگرتەکێ بڕیارێشا دا هەکە گرد میللەتێ و نەتەوێ مەشۆ بە زوان و وێشا بەئازادی قسې کەرا و بوانا و پارێزناش، و ساڵە و ٢٠٠٨ یش نیارە بە ساڵەو زوانەکا جەھانی، تا نەتەوەکې سەرزەمینی سود مەندې و بەھرە ورگێرا جە فرە زوانی و فرە کەلتوری وې گونجنای چنی یۆترینی.
ھەرپاسە مەشۆ نەتەوە یۆگرتەکې و لایەنە پېوەند دارەکې ھەرمانو چالاکی چڕ و فرە ساز بدا پەی ڕۆ زوانی ئەژایی ،هەکە ڕەنگدایۆ بۆ سەرو زوانەکا بەتایبەت ئا زوانې هەکە ھەڕەشې فۆتیایشا ھەنەسەرۆ،تاکو بۆ بە پاڵپەشتێ قایم پەیشا.
ھیچ بەڵگێوە وەردەس نیا هەکە سەلەمنۆش وانای بە زوانی ئەژایی جە ولاتە فرە نەتەوەکانە بۆ بایسوھەرەشا پەی ئەمنی قەومی.
جە ساڵەو ٢٠٠٠ یوە زەماوننەو زوانی ئەژایی جە فرە و وەڵاتا دنیاینە سازە کریۆ رۆ ٢١/٢ ێنە ، زوان بە قوەت تەرین ئامرازا پەی پارېزنای کەلتوری و شارساتنیەتی، یاردی دەرا پەی گەشە و ڕۆشنویری و کەلتوری ھەمە جۆر‌و میللەتە جیاوازەکا سەرزەمینی، وەڵا بیەیۆ کەلتوری دلې نەتەوەکانە یانی ھۆشیاری زیاتەر سەرو گردو زوانەکا ،یانی پێدا بیەی گیان و تێکەڵاوی و ھامکاری و لێبوردەیی.
نمونە سەرو فرە زوانی꞉
مەنەیۆ زوانی و پارێزنیاش جە فۆتیای گنۆ سەرو بڕیارە و ئەنداما ئا نەتەوەیە ، خەڵکەکەیش، ئەگەر وێشا گەرەکشا بۆ نمازا دلېنە بشۆ، ئەگەر گۆش نەدا دلېنە مشۆ.
شش زوانې سەرەکیې جە نەتەوە یۆگرتەکانە قسێشا پەنە کریا و بەڵگە نامەکېشا پەنە منوسیا( ئینگلیزی،فەرەنسی،ڕوسی، ئیسپانی،چینی،عەرەبی ) کە جە ساڵە و ١٩٤٦ یوە بڕیارش سەر دریان،
نەتەوەو کوردی و کوردستان دابەش کریان سەرو چوار پارچا زیاتەریرە،ھەمیشە دەوڵتە داگیرکەرەکې ( تورک،عەرب،فارس) جە ھەوڵو تەقەلانە بیېنې هەتا زوانی کوردی بەهەرجۆری بۆ تاوناوە و زوانەکەو وێشا سەردەس بۆ ، سەراوننو کوردسانی دەولەت و تورکی ماوە و زیاتەر جە ھەشتا ساڵان نمازۆ کەس بەزوانی ئەژایی قسې کەرۆ ،گرتەیو زیندانی کەردەی بۆ بەنسیبو ھەرکوردی کە بە زوانی ئەدایی وېش واتو واچ کەرۆ،ئینە بە یاسێوە زاڵمانې ملۆ ڕاوە،وەر کۆت و کوردسانی ، وەلاتو ئیرانی زوانی فارسی سەردەسا و کەس پەیش نیا بە زوانی ئەدایی وېش وانۆ،جە وەرپڕ(وەرنیشت) و کوردسانی ئەسلەن چېوێ نەبیەن بەنامێ کوردیوە،تەنانەت جە ھەویە و شناس نامەی بې بەشې کریێنې، چ جای قسە کەردەیو وانای، مەیمې لای واری کوردسانی(پانیشت) ،چېگە خەریکا ھومېدێ پەیدا بیەن پەی زیندە بیەوەی زوانی ئەدایی ( کوردی).
وەلێ داخەم مەشۆ ھەڵای ھەرېمو کوردستانی هەکە ماوەو ویسوپەنج ساڵا زیاتەرا دەسەلاتێ وې راوەبەرش ھەن،
نەتاوانش بۆ ساحیبو زوانی ستانداردی کوردی، ناوچە و سۆرانی ھەرمان و کار و پەروەردە بە شیوەی سۆرانی بەرا ڕاوە،بادینانیچ ھەرمان و کار‌و پەروەردەشا بە شېوەو کرمانجین، یانی ئاسۆ دوې زوانې ستانداردی کوردی خەریکا بەرکەوتەن، ئەوێ تەرې کەنار وزیێنې.
چەنی ئانەی یاسوا زوانی جە عێراقی فیدرالەنە سالە 2014 بەرشیێنە و کۆمەلێ مادی بە سودێش چنەنێ کە را مدۆ بە گردو نەتەوە و ئاینزاکا عێراقی هەکە زوانەکەیشا پارێزنا ،وەلێ سالەو 2015 یاسا‌و زوانەکا جە هەرێم‌و کوردسنای بەرشیە،زوانی رەسمی ( عەرەبی،کوردی،تورکمان،ئاسور،ئەرمەنی) ئی پەنج زوانەنی، ئیناجدماائانەیچ یاسیوە تەر بەرشیە پەی پاریزنای ماف‌و کەمە نەتەوە ئەتنیک و ئاینزا جیاوازەکا، ئادیچی مافەکېشا بە پاو یاسای چەسپیێ ( ئاسوری،کلدانی،مەندائی،سریانی،تورکمان،یەزیدی ،کاکەیی،شەبەک ) .
وەلێ هەڵایی یاسیوە نیەنە باس جەزوانی کوردی( گردو زوانەکا یان زارەکا) کەرۆ، سەرگەردانیو سەروەنە شێویای پۆ زوانی کوردیوە دیارا،چەولا بە بادینی قسێ ونویستەیو کارگێڕی کەرا،چیلا بە سۆرانی، وەختەکارێ ھەرێمو کوردسانی چننەها زوانو زاروەی تەرش چەنەن و گرد فەرامۆشې کرێنې ،پێسە زوانی ھەورامی کە زوانێ رەسەن و کوردسانین ،زوانێ قەدیمی و کۆن، ماوێ دوور‌و درېژ نویستەی و پەروەردە بە زوانی ھەورامی بیەن کوردسانەنە.
کتېبو شاعیرەکاما شاھیدا ( بابا تاھیر،مەولەوی،وەلی دێوانە، ھتد) و کتېبو زەردەشتی و گاتاکێش بە زوانی ھەورامی نوسیانۆ ھەرپاسە کتېب و ئاین و یارسانی ( کەڵام –سەرنجام ) بەھەورامین .
داخەم مەشۆ ئارۆ جە سایەو دەسەلاتداری حکومەت و ھەرێمو کوردسانینە خەریکا زوانی ھەورامیو زوانەکې تەرێج فەرامۆشې کریێنېو خەریکا دلېنە بشا، وەختەکارێنە حکومەت متاوۆ سود ورگېڕۆ جە زوانو زاروەکا تەری پەی بونیاد نیا زوانی ستانداردی کوردی.
گرد زوانێ ساحب سیفەتو تایبەتمەندی وێشا،کە ویەردە(مێژو) و داب و نەریت و زانیاری لاو ئەندامەکشا وە ھۆر گیریان،بە دلېنە شیەی زوانەکا کۆمەلێ زانیار‌و داب‌و نەریت دلېنە مشۆ ،وەروئانەی پېوستا کە زوانی ئەژایی فیرو زاڕۆلەکاما کەرمې ،مەدرەسەنە بوانا،تا ماوەو شش ساڵا ھام شان چنی وانای زوانی ناوچەیی،جیھانی، فێربیەی زوانی ئەژایی یانی وێ ئەشناسای کێ بیەی؟ شناسنامە و ئاکەسینە.
ئەگەر کورد سەرو ئی بەزمیە بەردەوام بۆ ئانە نەک دووې زوانې ستانداردې کوردی پەیدابۆنە “کرمانجی و سۆرانی،گێرە هەورامیچ پیسە زوانی ستانداردی مێنە دلی، چون ئیسا جیاوازیی فرە دروس بیەن بەینو ئی دوە دیالێکتانە،جەڕازوان و دابەش بیە نفوزەو دەسەلاتیووە، هەڵبەت نونگەی ئینەی چن جارێ باسام کەردەن کە دەسەلاتی سیاسی و حوکمران بیەن بایسش،هەرگیز خەمو زوانینە نەبیەن، نمونەهەن سەرو ئی بابەتی ( تورک نەژادەکی ئیسا بە جوار زوانی قسێ کەرا، تورکیای،ئازربایجان، تورکمان،ئۆزبەکی ).
وەلاتو ئەسیوبیای ویەردێوە دوورۆ زوانی ئەمحاری(ئەمهاری) کریابې بە زوانی رەسمی وەڵاتی یانی بەزۆر بڕیابێ ملشارە، وەختەکارێنە زیاتەر جە حەفتا زوانې محەلیې هەنێ چا وەلاتەنە، چوار زوانێشا خەڵکی فرە قسېش پەنە کەرا، بەلام ساڵەو١٩٩٤ یوە دەوڵەت سایسەتو بەکار ئاردەی زوانیش فارا و بڕیارشدا کە یانزە زوانې تەر هەکە ناوچە و ھەرێمە جیاجیاکانە ھەنێې کارشا پەنە کریۆ ، ئیسا بە 12 زوانی قسې کریا ، پۆکەی لیژنەی ئامادەکاری تایبەتش درۆس کەرد پەی جا بەجا کەردەی بریارەکې، ئیتر چاوەختۆن یانزە ھەرێمې جیاوزېنە و دلې دەوڵەت و ئەسیوبیاینە گرد ھەرێمې بە زوانو وێش ھەرمانو کار‌و پەروەردەو فێربیەی کەرا،شان بەشانو زوانی ئەمهاری ،ھیچ گرفتێ نامان ڕاشا، ئینەیچ سەلەمناش کە فرە زوانی دەولەتێنە نمەبۆ بایسو دابەش بیە ی بەڵکو بۆ بایسو یۆگرتەی و بەقوەتی،و ھیچ تەرسێش سەرو ئەمنی قەومی ئا وەڵاتیە نیەنە.
دماین ھەوال سەرو زوانی ئەژایی هەکە کەنالو ئین ئار تی( NRT ) وەلا کەردۆ ماچۆ ئاخر قسەکەر بە زوانی کلالامی جەئەمریکا فەوتش کەرد،کە ژەنێوەبې عەمرش ١٠٣ سالې بې ،ئی ژەنې جەباوانیشۆ فیرو زوانەکەیشا بیېبې، ئیسە خەڵکی تەریچ ھەن جە ھۆزو کلالامی بەلام زوانەکەیشا نمەزانا،، بەنونگەو سیاسەت و ڕەگەزپەرستانەو ئامریکایەکا کە سەدەو ھەژدەیەمینە ئەمریکا ئېزیاوە و ئاوا کریا ،ئیتر داگیرکەر ڕا نەدې بە خەڵک و ڕەسەن و ئەمریکای بەزوانی ھەرێمی وێشا قسې کەرا،بەزۆر زوانی ئینگلیزیشا کەرد بە زوانی فەرمی وەلاتی، دماجار ساڵە و١٩٩٠ ئەمریکا یاسا و پارێزنای زوانەکا پەسەند کریا و زوانی کلالامیچ یۆ بێ چا زوانا کە پشتیوانی کریا .
ئی ھەواڵە پەیما سەلەمنۆ کە قسەکەردەیی و نویستەی و وانای بەزوانی ئەژایی نونگەو مەنەیۆ زوانین و پاریزنۆش.
دما قسەم چەنی موبارەکا بایی گەرمو ڕو جەھانی زوانی ئەدایی، ھیودارەنا چی ڕوەنە ھەورامی زوانەکې بتاومې یادێ خاس جە زوانەکەیما کەرمێ و ھەرمان و چالاکی جۆراوجۆر ساز بدەیمی نازمې زوانەکەما فۆتیۆ و بە زیندەیی بازمېشۆ..
١٨/٢/٢٠١٤ د.ناجح گوڵپی
تازەم کەردەنۆ 16/2/2017
n.gulpy@gmail.com
سەرچەمەکې/
1. http://www.un.org/ar/events/motherlanguageday/background.shtml
2. http://www.amazighworld.org/arabic/studies/index_show.php?id=4018
3. http://www.marefa.org/index.php/%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%BA%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%87%D8%B1%D9%8A%D8%A9
4. http://www.un.org/arabic/news/story.asp?NewsID=10689#.WKXehDt97IU
له‌دایکبونی شاعیرێک … هیوا سه‌عید
پیاوی گه‌وره
باوکی خۆی ده‌کوژێ، ده‌چێته زگ دایکی
ئه‌و منداڵه‌ی له‌و سه‌رجێیه ده‌که‌وێته‌وه
ده‌بێته شاعیر.
ئه‌و شاعیره منداڵێکی ده‌مڕوته
سیاسییه‌کان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو قسه‌یه‌ک ده‌کا.
که‌س ناوێرێ ببێته دۆستی
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌کو خوا
نه‌ریت و ڕێسا ناناسێ،
هه‌موو هێڵێک ده‌به‌زێنێ و له هیچیش په‌شیمان نییه.
دراوسێکان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی له په‌نجه‌ره خۆی فڕێ ده‌دا،
به‌سه‌ر دیوار ئاودیو ده‌بێ
هیچ سنورێکی بۆ ماڵ نییه.
بازرگانه‌کان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێ:
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له ترسان ئاشتیخوازن.
دادوه‌ره‌کان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێ:
یاسا به ویژدان هیچی پێ ناسه‌لمێ.
پیاوانی ئایین ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێ:
یه‌ک هه‌قیقه‌ت بوونی نییه،
ئه‌گه‌ر هه‌شبێ چه‌ندین ڕووی هه‌یه.
زاناکان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێ:
خه‌یاڵ پێویستتره له مێشک.
مامۆستاکان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێ:
زانین بنی نییه، هه‌موومان قوتابین.
ئه‌و شاعیره بیژییه
ده‌ڵێی شه‌یتانه که‌س به گه‌وره‌ی خۆی دانانێ،
له پشتی که‌س ناڕوا،
به هیچ سه‌رۆکێک ناڵێ بژی،
له‌به‌ر هیچ ئاغایه‌ک هه‌ڵناستێته‌وه،
ده‌ستی هیچ شێخێک ماچ ناکا.
له شه‌قامه‌کان
خه‌ڵک هۆیهای لێ ده‌که‌ن
هه‌ندێک پێی ده‌ڵێن شێته،
هه‌ندێک ده‌ڵێن بێ ڕه‌وشته.
که شیعر ده‌خوێنێته‌وه
ئه‌ویش وه‌کو مو‌سا
دار
ده‌کا به مار.
به‌ڵام ئه‌و ناڵێ ئه‌وه ڕاستییه
ده‌ڵێ ئه‌وه شیعره
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کوڕی ئۆدیبه
نه‌ک نه‌وه‌ی ئیبراهیم.
خواردە لەمیش … پشکۆ ناکام :
…….ڕاستە سیاسەت فێڵ و تەڵەکە بازی تیایە، بەڵام سیاسەت هەر فێڵ و دووفاقی و ساختەچێتی نیە، گەر وابوایە بە سیاسەت نەئەوترا (السیاسە فن الممکنات )بەڵکو ئەوترا ( السیاسە فن الکلاوات )!..
هەندێک گروپی بچوک هەن کە لەجیاتی کەم خوێنی ،نەخۆشی کەم هەڵوێستیان هەیە و ئەوەش تووشی عوقدەی ( بچوک بوون) ی کردوون ئەیانەوێ بە سیاسەتی دووفاقی دیار بن و باس بکرێن و مشت و مڕ لەناو خەڵکا دروست بکەن بە تایبەتی گروپی وا بچوک هەیە کە ستراتیجی خۆی بە شمشێر و ڕیشەوە ئەبەستێتەوە و مانەوەی خۆیان و ڕێگرتن لەوەی زیاتر نەچنە ئاوەوە قاچێکیان لای دەسەڵات و قاچەکەی تریان لەمبەرە ، لەو بەینەیا چەرخ و فەلەک ئاسا تەراتێن ئەکەن و گیرفانێکیان بۆ پارەی زەرد و ئەوی تریان بۆ پارەی سەوزە ، قسەی سلێمانیان هی هەولێر نیە و هی هەولێریان وەک ئەوەی لای برا گەورە عوسمانیەکانیان نیە ..تەنانەت لە چونیان بۆ هەولێر و لە خزمەت بنەماڵەیا ئەبن بە دوو تۆنی جیاواز لەگەڵ سەرۆکی بنەماڵە و برازاکەیا قسە ئەکەن و تەێریح ئەیەن، لە کاتێکا جم و جۆڵی جەماوەری شەقام ئەگرێتەوە ئەوان تۆنی قسە و دروشمەکانیان بە لای شەقاما ئەشکێتەوە ، هەر کە تۆزێکیش تەنگاو بون بە پەلە پروزکێ خۆیان ئەگەیەننە لای بنەماڵەی خۆسەپێن و (لا غالب و لا مغلوب ) داوای شەفاعەت ئەکەن، کاتێک ئەو گروپە بچوکانە لە ترسی ئاگر تێ بەردان بارەگاکانیان لە تەنیشت دایەرەی (حەریق ) چەن جارێک دروست کردۆتەوە بە پەلە وەک عەلاگە خۆیان بە موعارەزەوە هەڵئەواسی بەڵکو ئەمە خوایە گەر لەولا سەدەقە بڕاو بون لەم لا شتێکیان بۆ بکرێت و کەمێک بەزەیی و سەرنج بەلای خۆیانا ڕ ابکێشن، بەڵام کاتێک یەتە سەر ” نقود و نفوژ ” دەم و چاوە ئەسڵییەکەیان دەرئەکەوێت ئەبن بە جوق و مۆسیقای پیاهەڵان بە شان و باڵی بنەماڵەیا و ئەو ڕیکلامەی ئەوان بۆیان ئەکەن بە کەم کەس ئەکرێت، دیارە بەرامبەر بە موکافەئە…یەک دوو حەدیس و ئایەتیش بۆ پشتگیری‌یان لە بنەماڵە و ڕژێمەکەی ئەهێننەوە ، بێ ئەوەی یەک زەڕە گوێ بە هەست و مەشاعیری کۆمەڵانی خەڵی زوڵم و زۆر لێکراو بەن و خۆ ئەگەر قسە س هەڵوێستی چەن مانگێکی لەمەو پێشیان بۆ لێبەنەوە ئەبینین کە بۆنی دۆلاری نەوتەکە ئەوەنە بەقوەتە تووشی پژمینی بێ هەڵوێستیان ئەکات ..لەگەڵ ئەمانەشا هیچ باکیان نیە و لەمبەر و ئەوبەری خۆیان ناکەون پێییان وایە دوو و سێ فاقی لە سیاسەتا زیرەکیە !
مێژووی دوو هەزار ساڵەی ئەو جۆرە گروپانە بە شمشێر و ئەنفال مانەوەی خۆیان مسۆگەر کردووە ، ئێستا بە سیاسەتی جۆلانە بەردەوامی بە خۆیان ئەیەن، ئەوانەش کە هەر لە دیدی ساختەچێتییەوە سیاسەت ئەبینن و ئەکەن جێی خۆیەتی پرینسیپی سەرەکیان ” خواردەلەمیش ” ی بێت
گه‌مه شاراوه‌كانی با (1) …. نه‌ژاد عزیز سورمێ
” ئه‌م ده‌قانه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی نووسراون .
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر( نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د )
به پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به كوردی .”
به‌شی یه‌كه‌م
(1)
خاتوون خه‌ریك بوو گه‌رده‌لوولی
به ده‌می لاڵه‌وه هه‌ڵده‌واسی ..
ئه‌ویش سه‌ره‌تای ئاسۆی به خۆوه گرتبوو ..
ئه‌مه قه‌ده‌ری مێژووه ،
له جوگرافیا تارماییه‌كه‌یدا
كه‌واته ڕه‌گه‌كان بۆ كێن ؟
مه‌رگ…
ده‌نگ…
شكستی قه‌قنه‌س ،
به‌سه‌ر باڵی ئاسۆوه..
ده‌ماری به ئاگای فرمێسكاوی ،
له‌و چاوانه‌دا ده‌بریسكێنه‌وه
كه به دوایاندا گه‌ڕایی و نه‌تدۆزیه‌وه..
بۆ برای من ؟
باڵی شكاو به‌م چه‌شنه هه‌ڵنابه‌سترێته‌وه
خه‌ونیش وه‌ها نییه
خه‌ون به‌و جۆره‌نییه..براله !
29/6/1995
(2)
ژێیه‌ك ده‌ژه‌ندرێ ،
ژێیه‌كیش ده‌ژه‌نێ …
دوو شتی جیاوازن
بۆچی دونیای بینینمان
بوو به باڵۆنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
بێهووده ده‌فڕن..؟
بۆچی سرووته‌كانمان بوون به هاواری بیابانان؟!
با ئه‌م وێستگه‌یه ببێته
دوا شه‌و و
دوا هه‌ناسه ..
له هه‌ناسه‌بڕكێماندا به دوای سه‌راب ..
با پێكه‌وه هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ین هاوڕێم
سه‌راب ته‌واو شه‌كه‌تی كردووین ..
25\5\1995
(3)
له‌وانه‌یه به یه‌ك بگه‌ین
ئینجا تۆ بڵێی ژوان سه‌رمه‌ستیی تیا بێ ؟
بێ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن ببینین كه به‌سه‌ر ده‌چێ ؟!
جه‌سته‌ی تۆ تا دێ ده‌بنیسێ ..
ئه‌وه‌تا هی منیش له ژێر قورسایی وێكهاتنه‌وه‌دا ده‌ناڵێنێ ..
له كاتێكدا ده‌ریایه‌ك تاریكستان به‌شت ناكا
له گومان نزیك بیته‌وه ..
من تاڵێ ڕووناكیم به‌سه
دڵنیایی بگرم ..
تۆ منت به‌ده‌ر له خودی خۆم ده‌وێ ..
تۆ زه‌مه‌ن نابینی ..
كه‌واته بادانه‌وه بۆچی ؟
به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه لێچووه‌وه‌دا؟
به‌ره‌و ئاره‌زوویه‌ك به ڕه‌نگی سه‌راب….
له‌وێدا كه به یه‌ك گه‌یشتنی تێدا
جۆرێكه له مه‌حاڵ ؟!
1\8\1995
(4)
ئێشی ڕۆژگار !
وریا به‌وه !
وریا به‌وه ! ڕۆح پیر نابێ ..
ئێستا چۆله‌كه وای لێ هاتووه تێم ده‌گا و تێم ناگا ..!
نیشتیمان به شێوازی سڕبه‌كانه‌وه كوژراوه‌ته‌وه
چ هووده‌یه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه ڕه‌شه‌با به‌ره و به‌هه‌شتمان ببا
وریا به‌وه !
هاتووه داڵانه‌كانی ناخی ڕۆحم ببڕێ
هاتووه برینه‌كانم بكولێنێته‌وه
كه له خۆیدا به چه‌قۆی ڕۆژگاری نامه‌رد كولاونه‌ته‌وه …
ڕۆژگاری سڕب و
بازرگانانی تلیاك و
ئومێددزان ..
وریابه‌وه !
تا خه‌ونه‌كانم بگرمه ده‌ست
بۆمان نووسراوه به بێده‌نگی هاوار كه‌ین
ئه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی
به ماته‌مینی زه‌ماوه‌ندان گه‌رم بووه ..
بێده‌نگی .. ته‌نیا بێده‌نگی ..
با هاوار كه‌ین
تا پڕ ده‌بین له بێده‌نگی
هاوار كه‌ین
ئه‌ی ئازاری ڕۆژگار !
ئێستا چۆله‌كه وای لێهاتووه
تێم تێده‌گا و تێم ناگا…
12\10\2005
(5)
ساڵی ڕۆژێك باس له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن
تا ڕۆژه‌كانی دی پێشێلی بكه‌ن ..
به‌م شێوه‌یه و به‌و چه‌شنه
مافی مرۆڤ ،
بوونه‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی و
درۆی گه‌وره‌ی..دونیا
هاته ناو سه‌رده‌می سێرك ..
كه خه‌می تێدا ده‌بێته
بزه‌ی سارد و مردوو ..
ئه‌وه به خودای چپه‌ی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆیه
له‌باره‌ی – حه‌فت و هه‌شتی هێلكه‌و مریشك ،
كامیان له كامیانن
خودایه !
ئه‌م هه‌موو ده‌مامكه له كوێوه دێنن؟
9\12\1995
(6)
ته‌نیا هێڵێه‌كه ..
با له كوژانه‌وه‌ی بپارێزین !
كه‌نار به‌ردبارانمان ده‌كات ..
ده‌ستلێكبه‌ردانی سپێده‌یش له‌وانه‌یه مه‌حاڵ نه‌بێ ..
من ئه‌و زانیاریانه‌م
له گه‌ڵای پایز و ..
هه‌نگاوه‌كانی (با) و
كلیله‌كانی وه‌هم .. خوێندنه‌وه
ئه‌وه‌تانێ به‌ناو پێچه‌كانی ڕووخاندا ،
به بێده‌نگی هاوار ده‌كه‌م ..
هه‌موو بۆ له‌یلای خۆیان ده‌گرین ..
كه‌چی هه‌مووشیان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن به شه‌قامه خه‌مباره‌كاندا ڕایبكێشن ..!
خودایه چ ده‌بینم ؟
ئه‌و هه‌موو كه‌ڵبه تیژانه ؟
بۆ ته‌نیا هێڵێك و
چیتر نا ..!
15\2\1996
(7)
ئه‌وه كاره‌ساتی هه‌ردووكمانه
ئیتر ئه‌وه دونیایه
هه‌ندێ جار سپێده ڕاده‌خه‌ین
جاریش هه‌یه تاریكی به خۆماندا ده‌ده‌ین ..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ،
هه‌ست به مانگ و ئه‌ستێران ده‌كه‌ین
به ده‌مارانماندا دێن و ده‌چن ..
هه‌ر ئه‌مه‌ش تاقه دڵنه‌واییمانه بۆ به‌رده‌وام بوون
به دوای ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی ،
بووه به گاڵته‌جاریی هه‌مووان !!
كه ئه‌ویش جددیه‌ته ..
به‌ڵێ هاوڕێم ..
ڕاستیی لاوانه‌وه به‌س نییه …
ئه‌مه كاره‌ساتی من و تۆیه.. هاوڕێ..!
با به هه‌ندی وه‌رگرین و شانی بده‌ینه به‌ر
شه‌وگار بێ شك لێ ده‌چێته‌وه ..
با شانی بده‌ینه به‌ر .. هاوڕێ …
18\3\1996
(8)
ئا لێره‌دا
له‌و كه‌ناره ڕووته‌ڵانه‌دا ده‌مێنمه‌وه …
ئیتر وای لێهات
ڕۆحی به خه‌م چه‌كدارمان
په‌رده بۆ هه‌موو شتێك ده‌دروێ
بۆ لانه‌وازیمان نه‌بێ ..
كه له ده‌ره‌وه‌ی مێژووی جوگرافیادا ماوه‌ته‌وه !!
ببوره !
مه‌وداكانیش له‌گه‌ڵ ئێمه پیربوون ..
ئیتر سوودی چییه؟
به یه‌ك بگه‌ین و گۆرانی بڵێین و یه‌كدی ماچ بكه‌ین ؟
هه‌موو ئه‌مانه كه‌ڵكیان چییه ؟
له كاتێكدا خانمی ئاسۆ
مانگێكی ماندووه به ساڵانی زڵكاو و
خوانه گه‌نیوه‌كان ..
ببوره…!
من لێره ده‌مێنمه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و كه‌نارانه‌دا ڕاده‌كشێم
ئه‌وان ئه‌وه‌تا ده‌قیقه و
سه‌عات و
ڕۆژانیش ده‌نێژن…
خانمی ئاسۆیش مانگێكی ماندووه به ساڵانی زڵكاو و
به‌و مه‌ودایانه‌ی له‌به‌ریاندا نه‌ماوه و پیر بوون …
3\5\1996
(9)
هیچ وێستگه و به‌نده‌رێك نه‌ماوه
ماڵئاوایی تێدا بكه‌ین
نۆش !
ڕووباره‌كانتان خوارده‌وه ..
جۆگه‌كان ،
كانیاوه‌كان .. هه‌مووی …
نۆش !
ڕێگای دۆزه‌ختان كورت كرده‌وه ..
له سرووشتی ده‌ست بۆ نه‌براوه‌وه
تا باخچه پلاستیكیه‌كان
كه به وشكایی ده‌دێردرێن ..
به ڕاستی ئه‌مه ده‌رهاوێشته‌ی
ڕۆچوونتانه له هیچ و
له (جاران وا بووین)دا
كه له ناخماندا ،
هێللانه‌ی چێ كردوه ..
به‌ڵام تاكه‌ی ( جاران وا بووین)
له بن باڵمان بنێین ؟
بوونه‌وه‌ری به پیریی ڕۆژگاران داپۆشراو ..
هاتن ڕوانین و چرپه‌كانیشمانیشیان برد ..
مه‌وداكان وه‌ك خۆیانن ..
به‌ڕاستی ئامێزی مردوو
ماچی مردوو پێیوه‌داین
ئیتر یا ژیان یاخود ژیان ..
به‌سه هاوڕێ !
ئه‌مه چ بانیژه‌یه‌كه لێیه‌وه ده‌ڕوانین !؟
18\6\1996
(10)
لێم گه‌ڕێ وه‌كو خۆم بمێنمه‌وه كه خه‌ون ده‌بینم .
لێم گه‌ڕێ خه‌یاڵی ڕوناهی و خۆشه‌ویستی و به‌رائه‌ت بكه‌م ،
كه ئه‌وه چه‌ندین جاره له تیرۆر ڕزگاری ده‌بێ ..
وێرای هیچی هیچكاران و
ده‌مامكی ساخته‌چییان ..
لێم گه‌ڕێ وه‌كو هه‌م
به بێده‌نگی .. هاوار بكه‌م
ته‌نیا به بێده‌نگی ..
ڕوناهی و خۆشه‌ویستیت پێ زۆر نه‌بێ بۆم
من خه‌ریكه زمانی ئاو و
قه‌ڵبه‌زه‌ی شه‌پۆل و
سرووده‌كانی دڵڕه‌قی له بیر ده‌كه‌م ..
كه ڕۆژگارێك به خه‌ونی ئه‌وانه‌وه
ده‌ژیاین و ده‌مردین ..
بۆمن به زۆری مه‌زانه ئه‌ی ئه‌و ڕۆحه‌ی
له باڵی ئه‌و په‌پوولانه‌وه هه‌ڵده‌چێ
ڕه‌نگی ڕه‌شه‌با و
ڕه‌نگی یه‌قینیان گرتووه ..
3\8\1996
