قوتابخانەی دزپەروەران … کارا فاتیح


كاتێك دزینەكردن لە شتێكی ئاسایییەوە دەبێتە سیفەتێكی ئایدیاڵ

ئەم ڕۆژانە كە مەرگی سەركردەیەكی باشووری كوردستان-نەوشیروان مستەفا-مان بینی، هاوكات و بە دوایدا چیرۆك و گێڕانەوەكانمان لە سەر ئەم كەسایەتییە بیست و هیی تریش دەبیستین، ئەوەی لە بەشێكی زۆری ئەم چیرۆكانەدا جەختی لێ دەكرێتەوە، دەستپاكیی ئەم پیاوەیە و زۆربەی گێڕەرەوەكان شایەتیی ئەوە دەدەن، لەو هەموو تاڵانی و داگیركاری و ڕاوڕووتەی لە زەمەنی نەوشیروان مستەفادا هەبوە، بچوكترین لەكە بەر ئەم نەكەوتوە. ئەم خاڵە لەم كەسێتییەدا زۆر لەوە زیاتر قووڵ و خەست دەكرێتەوە و هەندێكیان دەیكەنە یەكێك لە بنەماكانی بەكاریزمابوونی (دیارە ئێمە لێرەدا خۆمان لە دەقیقی و نادەقیقیی ئەم بۆچوونە لا دەدەین و كارمان بەوە نییە كاریزما چییە.)
پرسیارێك پێویستە بەجیدی وەربگیررێت ئەوەیە، بۆچی دزی نەكردن كە تایبەتمەندییەكی ئاسایییە و لە هەر كەسێكدا بێت، نە بە ئازایی نە بە زیرەكی و نە بە حاڵەتێكی سەرسوڕهێنەر حیساب دەكرێت، كەچی بۆ ئەم كەسێتییە دەبێتە سیفەتێكی ئایدیاڵ و بنەمایەكی بەكاریزمابوونی؟

دەگوترێ نەوشیروان مستەفا، دەیتوانی وەك بەرپرسانی تر و زیاتریش ببێتە خاوەنی سەرمایەیەكی مادیی زۆر بەڵام نەیویست، دەیتوانی وەك ئەوانی تر ملیۆنان دۆلار لە بانكەكانی دەرەوە بشارێتەوە بەڵام نەیكرد، بیویستایە ئێستا ئەویش ڕیزە شوقە و ڤێلە و كۆشك و نادی و…هتد لە ناوەوەی وڵات و دەرەوە دەبوو، بەڵام هیچیانی نییە، دەیتوانی بیرە نەوتی هەبێت و نییەتی… هتد، دیسان پێویستە بپرسینەوە، بۆچی سەیر و سەرسوڕهێنەرە كە ئەم شتانەی نییە یان نەیكردوە؟ بەدڵنیایییەوە بە بیركردنەوەیەكی زۆر سادە دەزانین، سەرسوڕهێنەریی ئەم خاڵە لە نەوشیروان مستەفادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو لە ناو ئەو نوخبە سیاسی و دەسەڵاتدار و بەرپرسەی سەردەمی خۆیدا لەم خاڵەدا جیا دەبێتەوە، واتە ئەوانی هاوشان و هاوخەبات و خاوەن دەسەڵات و بەرپرس، پێچەوانەن، ئەمان دز و دەستپیس و تاڵانچی و خاوەنی سەرمایەیەكی مادیی خەیاڵیی ناشەرعیی زۆرن، بۆیە ئەم لە ناویاندا شازە، دەنا هەرگیز و لە هیچ سەردەمێكدا سیفەتی دەستپاكی و دزی نەكردن هێندە ئەفسووناوی و سەیر نییە، كە بۆ هیچ كەسێك ببێتە سەرمایەیەكی ڕەمزی تا لای نەوشیروان مستەفا، سەرەڕای ئەوەی زۆر هەن سیفەتی نێگەتیڤیی وەك: ڕەقی و زبری و وشكیی لە پێوەندیی كۆمەڵایەتی و ساردیی لە وەفای هاوڕێیەتی و تاكڕەو و توندوتیژ و هەندێ جار خوێنڕێژیشی دەدەنە پاڵ، کەچی ئەم خاڵە (دزینەكردن) لە كەسێتیی ئەم پیاوەدا دەدرەوشێتەوە.

ئەم نوخبە سیاسییە دەسەڵاتدارەی ئێستا و چارەكەسەدەی ڕابردووی باشووری كوردستان لە دوای بەرەبەیانێكەوە پێی خستە سەر كورسیی حوكم و بە زۆرەملێ و بە یاسا و جارێ بە ناوی هەڵبژاردن و جارێ بە لوولەی چەك و خۆسەپاندن، مومارەسەی فەرمانڕەوایەتی و بەڕێوەبردن دەكات، كە چركەساتی ڕاپەڕین بوو، لە ڕاپەڕینی بەهاری 1991 دا، لە پاڵ گیانی شۆڕشگێڕی و خەونی ئازادی و یاخیبوون و خۆبەختكردن لە پێناو كۆمەڵێك بەهای مرۆڤایەتی و نەتەوەییدا، ڕۆحی دزی و تاڵانی و فەرهودچێتی لەوپەڕی گەشەسەندن و بەجەستەبوونی خۆیدا بوو، ئەو ڕۆژانەی ڕاپەڕین ڕاوڕووت و تاڵانی بە ئاستێك گەییشتن، كە دزیی لە كارێكی نهێنی و دوور لە چاوی خەڵك كرد بە كارێكی ئاشكرا و نۆرمەڵ و نماییشێكی بەرچاو، فەرهودی زەمەنی ڕاپەڕین، دزیی لە كارێكی تایبەت و تاكەكەسییەوە كردە كارێكی گشتی و بە كۆمەڵ، ئەو ڕۆژانە بە ڕۆحیەتێكی شۆڕشگێڕانەوە دەست بۆ دزینی هەموو شت برا، هەر لە ئۆتۆمبێلی دەوڵەتەوە بۆ پانكە و سویچپلاكی فەرمانگەكان، لە عەمبار و كارگەكانەوە بۆ سۆپای قوتابخانەی سەرەتایی و قەرەوێڵەی خەستەخانەكان، ئەمەیش كاری یەك كەس و دوان نەبوو، بەڵكو كاری بەشێكی زۆری خەڵكی چەكدار و مەدەنی بوو و ئەوانەیشی بەشدار نەبوون، تاڵانی و دزییان لە موڵكی گشتییان لا قێزەون و دزێو نەبوو، بەڵكو وەك كارێكی ئاسایی سەیریان دەكرد و تێكەڵ بە ڕۆحیەتی بەرەنگاری و دژوەستانەوە بەڕووی بەعس و ستەمكاریان دەكردەوە، لێرەیشەوە دزی و تاڵانكاری ڕوویەكی پۆزەتیڤ و لانی كەم ئاساییی وەرگرت و بە هۆی ئەو بۆشایییە یاسایی و ئیدارییەی هەبوو نەك ڕێگەی لێ نەگیرا، بەڵكو لە ناو هۆشیاریی كۆیشدا نەكەوتە بەر نەفرەت و وەك دیاردەیەكی ناشیرین وەرنەگرا، دزان و تاڵانچییان وەك نەتەوەیەكی موسوڵمانیش لە غیابی فەرمانڕەوایەكی ئایینی یان هەر هۆكارێكی تر، گوێی خۆیان لەو فەرمانە ئایینییەیش خەواند كە قورئان پێیان دەڵێت، وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِنَ اللَّهِ (المائدە: 38) واته‌، هه‌ر كه‌سێكی دزی بكات، چ نێر بێت یان مێ‌‌، له‌ سزای دزیكردنی‌ ده‌بێ‌ هه‌ر دوو ده‌ستی ببڕن، كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نبێكردنه‌ له‌ خواوەیە‌. هەروەها پێغەمبەریشیان پێیان دەڵێت: تُقْطَعُ يَدُ السَّارِقِ فِى رُبْعِ دينارٍ فصاعداً. واتە: دەستی دز دەبڕرێت لە سەر دزینی چارەکە دیناری زێر بە سەرەوە .

لە گزنگی ڕاپەڕینی 1991ـەوە لە بریی خۆری ئازادی، خۆری دزی و تاڵانیی دەركەوت، بەرپرس و میلیشیاكان بە تاڵانییەوە نەوەستان و بینا و شوێنە حكومی و گشتییەكانیان داگیر كرد و حیزبەكانیان كردە قوتابخانەی دزپەروەردەكردن و لە ماوەیەكی كەمدا تەلی كارەبا و پەرژینی كێڵگەكانی مین و ئامێرەكانی چاككردنی ڕێگاوبان و كەلوپەلی پڕۆژە و سەدەكان و هەر چییەك خۆیان سودیان لێ نەبینی، ئاودیوی وڵاتانی دراوسێیان كرد، ئیتر كەلتووری دزی و تاڵانی جێگەی خۆی گرت بوە قوتابخانە بۆ پەروەردەكردنی دز بۆ بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا، لەمەوە دەبێت بۆچی سەیر بێت كارەبا، هەرێمی بچكۆڵە بە داهات و بودجەیەكی گەورەوە بە چارەكەسەدەیەك دابین نەكرێ‌ و كەسیش شەرمەزار نەبێت، لە پەنای ئەو هەرێمەیشدا، شارێكی وەك كۆبانێ وێڕای خاپووربوونی و هەژاری، لە ماوەی چەند مانگێكدا كێشەیەكی لەو جۆرەی نەمێنێت.

كەلتووری دزیكردن جێگەی گرت و سەركەوت، بێ ئەوەی هەستی شەرمەزاریی كۆمەڵایەتیی دروست بكات و گیانی بەرەنگاری تەنانەت لە ناوی توێژی ڕۆشنبیر و گەنجان و خەڵكانی ئەكادیمی و زانستی بڕسكێنێت، بۆیە دیسان هیچ سەیر نییە لەم كەلتوورەدا دەیان و سەدان جار دوای ئاشكرابوونی دزیی گەورە لە لایەن بەرپرسانەوە، كەچی پۆست و پلەی هەر ئەو بەرپرسانە بەرز كراوەتەوە، یان بواری بازرگانی پڕە لە دزینی بیرۆكە و باس لە دزینی گۆرانی و ئاوازێكی زۆر لە لایەن هونەرمەندانەوە دەكرێت، بەشێكی زۆری كارنامەی دەرچوونی زانكۆكان كۆپی و دزین و كایەی نووسین و ئەدەبیش لە ژێر ناوی جیاجیا بیرۆكە و خەیاڵ و وێنەی هونەریی ئەدەبیاتی گەلانی تری بە لێشاو تێدایە و كایەكانی تریش هەر وا. ئەوەی زیاتر ئەم کەلتووری دزیکردنەی هێنایە سەر ئاستێکی زۆر ئاسایی و تەنانەت یاسا و دەستووریش چوونە خزمەتی، جێگرتنەوەی چەمکێکی ناو فەرهەنگی سیاسیی جیهانی بوو بۆ دزکردن، کە ئەویش چەمکی گەندەڵی بوو، گەندەڵی هەرچەند چەمکێکی بەرفراوانتریش بوو لە دزی، بەڵام بەرپرس و دەسەڵاتداری هەرێم سوودی لەم چەمکە وەرگرت و بە هۆی ئەوەی لە ئاستێکی بەربڵاوتردا بە کار هات، هەر لە کەمتەرخەمییەکی بچوک لە کار و کەمێک دواکەوتن لە دەوام هەتا گەورەترین تاوانی تاڵانکاریی وڵات هەمووی وەک یەک ناونرا گەندەڵی، بەرپرس و دەسەڵاتدارانیش کەیفیان پێ هات کە هەموو کۆمەڵگا وەک ئەوان بەر ناووناتۆرەی بی لێپێچینەوە کەوتوە، ئەوانیش زۆر بە ئاسانی و بێ شەرمەزاری و بەئیسراحەت دزیی خۆیان بکەن، بۆیە بۆ هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەم ئارامییەی بەرپرسان و دەسەڵاتداران گرینگە وشەی دزی بهێرێتەوە ناو زمانی ڕاگەیاندن و ڕەخنە.

ئێستا ڕەنگە لەو پرسیارەی سەرەتا تێ بگەین، بۆچی تایبەتمەندیی دزی نەكردن لای نەوشیروان مستەفا كە تایبەتمەندییەكی ئاسایییە و لە هەر كەسێكدا بێت، نە بە ئازایی نە بە زیرەكی و نە بە حاڵەتێكی سەرسوڕهێنەر دادەنرێت، كەچی بۆ ئەم دەبێتە سیفەتێكی ئایدیاڵ و بنەمایەكی بەكاریزمابوونی؟ چونکە لە ناو ئەو نوخبە سیاسی و بەرپرس و دەسەڵاتدارەدا ئەو تاک و تەنهایە.




ئایا ئابووریی و حوكمی لیبراڵ کۆمەك بە بارودۆخی کوردستان، دەکات؟ … زاهیر باهیر

ئەوەی ئاشکرایە ئابوورییناسان، ڕؤشبیران و سیاسییەکانی کوردستان بە پێچەوانەی شەپۆلەکەوە مەلەدەکەن. ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهانا بە تایبەت ئەوروپادا بزوتنەوەیەك لە ئارادایە ، گەرچی ناتوانیین ناوی بزوتنەوەی سۆشیالیستی لێبنێین، بەڵام دەتوانیین ناوی بزوتنەوەی دژە سیاسەتی دەستگرتنەوەی ( تەققەشوف) لێنبێین، کە بەرهەم و ڕێڕەوی سیاسەتی حکومەت و ئابوریی نیو-لیبراڵە . ئەوە تەنها لە هەندێك وڵاتانی عەرەبی و کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەدایە کە دەقاو دەق پێچەوانەی ئەوەی سەرەوە دەبینین، کە ئەویش دەربڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندانە بۆ چەسپاندنی ئابووریی نیو-لیبراڵ.

ئەوەندەی من بە ئاگا بم حوکمی لیبراڵ و ئابورییەکەی کۆمەك و یارمەتی بە هیچ وڵاتێك نەکردووە، نەك هەر ئەوە بەڵکو هێنەری نەگبەتی و بەتاڵەیی و گرانی و سیاسەتی دەسستگرتنەوە ( تەقەشوف) بووە لەو شوێنەی کە تیایدا بەڕێکراوە.
ئەوانەشی کە دەیانەوێت هەمان شیوازی حوکم و کۆمەڵ لە کوردستان کۆپی بکەن ، ئیدی گۆڕان بێت یا هەر لایەنێکی دیکە بێت لە دوو حاڵەتەوەیە . یەکێکیان کە بێ ئاگاییە لەوەی کە ئەم بەرنامەیە چی بەسەر ئەو نەتەوە و وڵاتانەدا هێناوە کە تیایدا جێبەجێکراوە ، یاخود شارەزایی تەواویان هەیە و کەچی لەتەك ئەوەشدا هەر پێداگریی لەسەر دەکەن، کە ئەمەش بێ هیچ مەرج و بەندێك کارەکەیان دەخاتە خانەی تاوانکارییەوە و خۆشیان دەخاتە ڕیزی تاوانبارانەوە .

ئەو کەسانەی کە لایەنگر و داکۆکیکەرن لەسەر دروستکردنی حوکمی لیبراڵ و ئابوریی لیبراڵ ، هاوکاتیش بە ئاگان لە دانانی کارایی و هەژموونی ئەو سیاسەتە لەسەر خەڵکی، بێ بەزەییترین کەس و دوژمنترین کەسن بە خەڵکانی هەژار و نەدارای کوردستان ، ئیتر ئەم کەسانە پێگە و پلە و پایەی حیزبی و حکومیی و کەسایەتییان ، هەرچییەك بێت.
ئەو ئابورییەی کە ئێستا لە کوردستانا خەڵکی لە سایەیدا دەژی و دەناڵێنێ بەڕێکردنی تەنها بەرایی سیاسەتی ئابوریی لیبراڵە، بەڵام لە شێوەی ڕاو و ڕووت و دزییەکی ئاشکرای یاسایی نەکراودا . لە کاتێکدا حوکمی لیبراڵ و ئابووریی نیو-لیبراڵ ، بە تەواوی دەچەسپێ، ئەو کاتە بارودۆخی خەڵکی لە کوردستانا، خراپتر دەبێت .

ئەو حوکم و ئابورییەی کە’ گۆڕان ‘ و نەوشیروان موستەفا پێش مردنی، پێیان لەسەر دادەگرت و شەڕیشیان لەتەك یەکێتی و پارتیشدا، لەسەری دەکرد ، شتێك نەبوو و نییە جگە لە بە یاساییکردنی گەندەڵی و دزی و ڕاوو و ڕوتەکان، هەر وەکو چۆن لە وڵاتانی پەیڕەوکەرانی ئەو سیاسەتەدا هەیە، بە دیاریکراویش بریتانیا.
بریتانیا کە دایکی سیستەمی پەڕلەمانی دونیایە و خاوەنی شۆڕشی پیشەسازیی چەند چەرخێك پێش ئێستایە و حکومەتی مەدەنیی و ئابوریی نیولیبراڵ بەرنامەیەتی و پێنجەم وڵاتی دونیاشە لە دەوڵەمەندییدا،لەبەڕێکردنی ئەوەی کە لە کوردستانا داخوازی بۆ دەکرێت، وەکو نمونەیەکی زیندوو دەهێنمەوە.
بۆ ئەمەش من هەر زۆر بە کورتی کەمێك لە ڕاستییەکان بە ئامارەوە دەخەمە بەردەستی خوێنەری کورد. دەڵێم هەر زۆر زۆر بە کورتی چونکە حوکمی لیبراڵ و ئابووریی لیبراڵ سەدەها کتێبی لەسەر نوسراوە و هێشتا سەدەهای دیکەش بەڕێوەیە.

من لێرەدا هەر ڕاستییەکان دەخەمە پێشچاو و پرسیار دەکەم، ئیتر با خوێنەر خۆی بڕیاری خۆی بدات . ئایا تۆ دەتەوێت ئابوورییەك لە کوردستانا لەسەر نموونەکەی بریتانیا بەڕێبکرێت کە زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ بە هەژاری ژیان دەبەنە سەر؟!! 600 هەزار کەس لەسەر بەخشینەوەی خواردن دەژین؟!! لە سەرو 1 ملیۆن کرێکارەوە لەگەڵ خاوەنکارەکانیانا زیڕۆ ( سفر) گرێبەستیان هەیە؟!! واتە خاوەنکار هەر کاتێك بیەوێت دەتوانێت دەریان بکات و هیچ ماف و بەرتەرەیەکیشی نییە ، ئەمڕۆ کاری هەیە بەڵام بەیانی مسۆگەر نییە. زیاتر لە 6 ملیۆن کرێکار کرێی سەر کاریان لە خوار بڕی لانی کەمی کرێوەیە؟!! ڕێژەی خەڵکانی کە لەسەر جادە دەژین یاخود لە خانووی زۆر خراپدا دەژێن لە ساڵی 2010 وە تاکو پارەکە، 2016 ، بە ڕێژەی لە سەدا 38 چووەتە سەرەوە؟!! هاوکاتیش لە سەدا 40 ی موچە لە لەندەنا دەچێت بۆ کرێی خانوو.

دەتەوێت لە ژێر سیستەمەێکدا بژیت کە هەموو هەفتەیەك 2 ئافرەت دەکوژرێت؟!! 138 هەزار ئافرەتی تر ساڵانە بەهۆی فشاری لێدان و بریندارکرن و سوکایەتی پێکردنیانەوە لە دەست مێردەکانیان یاخود هاوجووتەکانیان ڕادەکەن و پەنا بۆ پەناگاکان دەبەن؟!! 14 ملیۆن کامیرای چاودێریکردن بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2015 ، -کە ئەو ژمارەیە لە ئێستادا سەرکەوتووە بە هۆی هەبوونی مەترسی تیرۆریستەوە- هەیە، کە هەر کەمتر لە 5 کەسمان کامیرایەکمان بەردەکەوێت؟!! ئەمە جگە لە کامیراکانی شۆپینگ سێنتەرەکان و نێو دووکانەکان.. دەتەوێت کە کرێکاران بۆ ئەوەی کە نقابەیەك دروست بکەن دەبێت بە گوێرەی چەند بەند و مەرجێك بێنەوە؟!! … مافی هاریکاریی و هاوکاریی هاوەڵە کرێکارەکانی دیکەیان لە کۆمەکی پارە کۆکردنەوە و بەشدارییکردنیان لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانیانا… نەبێت؟!! دەتەوێت سیستەمێك دروست بێت ڕۆڵی لە مردنی ملیۆن خەڵکدا هەبێت؟!! ژمارەی ئەوانە کە بە تەنها لە وێڵس و ئینگلەندا بە نەخۆشی لەبیرچونەوە دەمرن 59،199 کەسە ،هەروەها مردن بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ساڵانە 143،638 کەسە؟!! لە سای ئابورییەکدا بژیت کە ژمارەی ئەوانە کە لە زۆر هەژاریدا دەژین بەم زوانە ژمارەیان دەگاتە 17،7 ملیۆن کەس؟!! بەگوێرەی لیستی جێگا پلەی بریتانیا لە ڕیزبەندی وڵاتانی دیکە لە بارودۆخی کرێکارانا ، بریتانیا لە خانەی 103 دایە دوای ئەو ڤێنزویلا دێت کە لە خانەی 104 دایە گەزەو زیفەی خۆرئاوای فەلەستین ، لە خانەی 105 دان ….
جەوهەری سیاسەتی ئابوریی لیبراڵ گردکردنەوەی زیاتری پارەیە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکان و بانقەکان و دەستەی دەستەبفژێرەوە.

پایەکانی حکومەت و ئابووری لیبراڵیش : حکومەت و خەڵکی کە بەکاربەرن لەگەڵ کۆمپانیاکانا. کە حکومەت دەست لە سەرفکردنی پارە لە هەموو بوارەکانی وەکو بیمە و خزمەتگوزاریی دەگرێتەوە ، ئیتر خەڵكیش دەست بەوەی کە هەیانە ، واتە سەرفکردنەوە دەگرنەوە ، کە ئەمەش ڕوویدا، ئەو کاتەش کۆمپانیاکان دەست بە سەرمایەگوزاریی یاخود خستنەگەڕی سەرمایەوە دەگرن ، لێرەشەوە خەڵکانی زیاتر بەتاڵە دەبن و کرێ دەشكێ و نرخ بەرزدەبێتەوە. بەم شێوەیە ئەم سوڕە بەردەوام دەبێت و هەژاریی و نەبوونی خەڵکیش لە برەودا،


زاهیر باهیر – لەندەن
13/06/2017




ڕیفراندۆم یان ڕیفریوودۆم! … نه‌جم محه‌مه‌د

وه‌ك هاوڵاتیه‌ك و تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه‌به‌ پێویستم زانی ئازادانه‌و ڕاشكاوانه‌ لێكدانه‌و بیرو بۆچون و سه‌رنجه‌كانی خۆم له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بخه‌مه‌ ڕوووخوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆمی بۆبكه‌م نه‌ك بچمه‌ ژێرهه‌ژموونی خوێندنه‌و لێدانه‌وه‌كانی تروخه‌ڵكانێكی تر من پێم وایه‌ پشنیاروبڕیاردان له‌سه‌ر ڕیفراندووم له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا به‌م ته‌رزه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی وحیزبه‌كانه‌وه‌ هیچ نیه‌ جگه‌ له‌فریودانی خه‌ڵكی نه‌بێت بۆچه‌ن ده‌یه‌یه‌كی تری درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌كان .ڕیفراندۆم نوێترین ئامرازو ڕێگه‌یه‌ به‌ده‌سه‌ت ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانه‌وه‌ بۆفۆرمات كردنه‌وه‌ وئه‌بدێت كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌حیزبیه‌كانیان ومیكیاژێكی نوێ‌ یه‌ بۆجوانكردنه‌وه‌ی سیمای ڕه‌ش و دزێوی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان لای خه‌ڵكی وله‌بیربردنه‌وه‌ی قه‌یران ونه‌هامه‌تیه‌كان و بێ‌ مافیه‌كانه‌ له‌بیری خه‌ڵكیداو په‌رده‌یه‌كی ڕه‌شه‌ بۆشاردنه‌وه‌یان هه‌ره‌ه‌ها خه‌ون و هیواو خۆش خه‌یاڵی وئومێدی ساخته‌و دروست كراوه‌ بۆسه‌رمه‌ستكردن وته‌خدیركردنی خه‌ڵكی تاوه‌كووژیانی كوله‌مه‌رگی و پڕنه‌هامه‌تی و رۆژانه‌یانی ئه‌مڕو سبه‌ی پێ‌ بكه‌ن قه‌ناعه‌ت وقبووڵی ژیانێكی تاڵی له‌وجۆره‌ بكه‌ن به‌ئومێدی گۆڕان وباشتر بوون.

ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان فریووی خه‌ڵك ده‌ده‌ن وده‌ڵێن ئه‌م هه‌له‌ هه‌لێكی مێژوویه‌ وله‌كیسمان چێت جارێكی تر دووباره‌ نابێته‌وه‌ زۆر ڕاست ده‌كه‌ن وزۆر جوانیان پێكاوه‌ هه‌لێكی مێژوویه‌ به‌ڵام بۆخۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابووری وسیاسی وحیزبیه‌كانیان نه‌ك بۆبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی له‌ماوه‌ی 26ساڵی ڕابووردووی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه‌دا چه‌ندین جار ئه‌م ڕسته‌ی هه‌لی مێژوویه‌و باله‌كیسی نه‌ده‌ین وجارێكی تر ئه‌م هه‌له‌مان بۆ ڕێك ناكه‌وێته‌وه‌ داوه‌ به‌گوێ‌ ی خه‌ڵكی كوردستاندا و خه‌ڵكیان پێ‌ فریووداوه‌ نموونه‌ی زیندوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 1992به‌م ڕسته‌یه‌ خه‌ڵكیان فریوودا گوایه‌ هه‌لومه‌رجێكی نوێ‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ سه‌ره‌نجام نه‌ك هه‌رهیچ ئاڵوگۆڕێك له‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكیدا ڕووی نه‌دا به‌ڵكو ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی خراپتربوو وهاوكات شه‌ڕێكی وێرانكه‌رویه‌كجاردژواری ناوخۆیان هه‌ڵگیرسان و به‌هه‌زاران كوڕی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشیان كرده‌ قوربانی ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌یان له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵاتیان و له‌سه‌رداهات و سه‌روه‌ت وسامانی به‌تاڵان براوی كوردستان له‌ولاشه‌وه‌ خۆیان وه‌ك پاشاكانی كه‌نداو ده‌ژیان وخێزان وكوڕو مناڵه‌كانی خۆشیان دوور له‌ئاگری شه‌ڕو نه‌هامه‌تیه‌كان ڕاگرتبوو بۆئه‌وان هه‌لی مێژووی بوو بۆخه‌ڵكیش هه‌لی نه‌هامه‌تی وماڵوێرانی بوو.

دواتر خه‌ڵكیان به‌ فیدڕاڵی فرێوو داو ئه‌ویشیان كرده‌ هه‌لی مێژووی ئه‌مه‌شیان هه‌لی مێژووی بوو بۆ خۆیان و ده‌سه‌ڵا ت وبه‌رژه‌وه‌ندیكانیان و بۆخه‌ڵكیش هیچ دواتر دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌ساڵی 2005دیسان ئه‌م ڕسته‌ فریووده‌ره‌یان دایه‌وه‌ به‌گوێ‌ ی خه‌ڵكیدا بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان ووه‌رگرتنی پشكی ده‌سه‌ڵات و داهات له‌ مه‌ركه‌زه‌وه‌ له‌مه‌شدا دیسان خۆیان خۆشبه‌خت و خۆشگوزه‌ران بوون و خه‌ڵكی كوردستانیش هیچ هه‌رئه‌و ده‌مه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئازادانه‌ له‌ڕیفراندۆمێكدا زۆرینه‌ ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆی وجیابوونه‌وه‌دا به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حیزبه‌كان به‌هه‌ند ئه‌و ڕیفراندۆمه‌یان نه‌گرت و حسابیان بۆنه‌كرد ئه‌وان ئه‌و ده‌مه‌ سه‌رمه‌ست وسه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات بوون له‌ حكومه‌تی ناوه‌نددا ئه‌وان سه‌رقاڵ و سه‌رمه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی وئابووری وحیزبیه‌كانیان بوون ئه‌گه‌ر ڕاستیان ده‌كرد ئه‌و ده‌مه‌ هه‌لی مێژووی بوو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ده‌بوو ئه‌و ده‌مه‌ ڕیفراندۆمیان به‌جدی بگرتایه‌و داوای سه‌ربه‌خۆییان بكردایه‌ دواتر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی پێنج قۆڵیان پێك هێناو هه‌مان رسته‌یان دایه‌وه‌ به‌گوێ‌ ی خه‌ڵكیدا دیسانه‌وه‌ خۆیان هه‌له‌كه‌بۆیان شاهانه‌بوو بۆخه‌ڵكیش هه‌له‌كه‌گه‌دایانه‌بوو خه‌ڵكیان خسته‌ ناخۆشترین و سه‌خترین وقه‌یراناویترین و تاڵترین ژیانه‌وه‌.

له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌تا دیسانه‌وه‌ ئه‌م ڕسته‌ سواوه‌ فریووده‌ره‌یان ده‌رخواردی خه‌ڵكی داوه‌ته‌وه‌ كه‌گوایه‌ هه‌لومه‌رجێكی نوێ‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ وهه‌لێكی مێژوویمان له‌به‌رده‌ممانه‌ ونابێ‌ له‌كیسی بده‌ین من پێم وایه‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌ نوێكان و هه‌له‌كان ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كان بۆخۆیان قۆستۆته‌وه‌ وخۆیان لێ‌ ی سوود مه‌ندوبه‌هره‌مه‌ند بوون به‌شی خه‌ڵكیش هه‌رنه‌هامه‌تی و ڕۆژڕه‌شی وناخۆش گوزه‌رانی و بێ‌ به‌شی وبێ‌ مافی بووه‌ بۆیه‌ده‌بێ‌ خه‌ڵكی كوردستان چیتر فریوو نه‌خوات و هوشیاربێت تاكه‌ی قوربانی بده‌ین وله‌نه‌هامه‌تیابژین له‌پێناو خۆش ژیان وبه‌خته‌وه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵێك ..چینێكی دیاری كراو كه‌شاهانه‌ له‌سه‌روو هه‌موومانه‌ بژین 26 ساڵ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ نه‌هامه‌تی ده‌چێژێ‌ قوربانی له‌دوای قوربانی ده‌دات له‌پێناو شاهانه‌ ژیانی چینێكی دیاری كراو بۆ تاكه‌ی ؟؟!!! تاكه‌ی له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه‌دابێت 26ساڵ خه‌ڵكی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی ژیانێكی باشتردایه‌ هه‌رباش نه‌بوو وخراپتر بوو باشه عومرێكه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانیدایه‌ یانی 26 ساڵی تر عومرێكی تر چاوه‌ڕوانی بكات له‌ده‌وڵه‌تی ساوای سه‌ربه‌خۆیی كوردی كه‌گه‌وره‌بێت به‌ئومێدی باشبوون وگۆڕانی ژیانی كه‌باش نابێت و ناگۆڕێت گه‌ر خۆی به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری نه‌یگۆڕێت و باشی نه‌كات ئیتركاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌سایه‌ی داهات وسه‌روه‌ت وسامانی سرووشتی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ئیتر بۆخۆی شاهانه‌بژی ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها به‌خه‌باتێكی مه‌ده‌نیانه‌ی جه‌ماوه‌ریانه‌ی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت نه‌ك ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵبژاردن نه‌ك پشت به‌ستن وخه‌ون گرێدان به‌ئه‌جنیدای ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

26ساڵی ڕابووردوو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه‌ به‌كردار سه‌لماندیان كه‌ناتوانن ونایانه‌وێت بچووكترین ئاڵوگۆڕی جدی له‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستاندا بكه‌ن نموونه‌ی زیندوو بزانن ببینن سه‌رنج ده‌ن دوای 26 ساڵ له‌حكومه‌تكردن له‌ئێستادا خه‌ڵكیان خستۆته‌ چ دۆخێكی خراپ و ناهه‌موارو بێ‌ خزمه‌تگوزاری و ناخۆش گوزه‌رانیه‌وه‌ تۆبڵێ‌ ی ڕیفرادۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و داره‌ ئه‌فسونیه‌ بێت له‌ چاو تروكانێكدا ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بگۆڕێت من دژی سه‌ربه‌خۆی و ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان نیم به‌مافێكی ئازادانه‌و دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانم به‌ڵام ئه‌و ڕیفرانۆمه‌ی ئێستا باسی لێوه‌ده‌كرێت ڕیفراندۆمێكی ته‌ندروست نیه‌و مافێكی ئازادانه‌و دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نیه‌ به‌ڵكو مافێكی سه‌پێنراو دیاریكراو بڕیارلێدراوی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانه‌ پێشێل كردنی مافی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و بۆ فریودانی خه‌ڵكیه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابووری وسیاسی و حیزبیه‌كاندا نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكیدا .

كوا چپرسێ‌ كرا به‌خه‌ڵكی كوردستان؟!! ئه‌وه‌ی پرسی پێ‌ كرا حیزبه‌كان بوو نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان. .ڕیفراندۆم ده‌بێت له‌خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك بێت نه‌ك له‌ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانه‌وه‌ بۆخه‌ڵكی ودواتریش خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك چه‌پكێك گوڵی جوان ووه‌ك هێلكه‌یه‌كی پاككراو به‌دیاری پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كانی بكات دواتر ئه‌ودیاریه‌ ده‌بێته‌ ته‌وق و به‌ڵا بۆگه‌ردنی خه‌ڵكی كوردستان.. من له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییدام به‌و مه‌رجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات خۆی نوێنه‌رو حاكم وبه‌رپرس ووه‌زیرو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆی دیاری بكات نه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حیزبه‌كانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان خۆیان هه‌مووشتێ‌ دیاری بكه‌ن وهه‌مووبڕیارێ‌ بده‌ن به‌ ته‌وافق وبه‌پێ‌ ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئیستحقاقی ئینتخابی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵكی ده‌وێ‌ و ده‌ناسێ‌ كه‌ده‌نگی بۆبدات دواتر ئیتر نایناسێت و نایه‌وێت و سه‌ركوتی ده‌كات ئێستاش خه‌ڵكیان بۆ ڕیفرادۆم ده‌وێت كه‌به‌ڵێ‌ بكات دواتر ئیتر خه‌ڵكیان ناوێت ودوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ون من له‌گه‌ڵ ڕیفرادۆم وده‌وڵتێكی سه‌ربه‌خۆدام كه‌تیایداداهات و سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌یه‌كسان بۆهه‌موان بێت یاسا سه‌روه‌ربێت شكۆو كه‌رامه‌تی ئینسانه‌كان پارێزراوبێت ئازادیه‌كانی تاك پارێزراوبێت هه‌لی كارو دامه‌زراندن به‌یه‌كسان بۆهه‌موان ڕه‌خسابێت ئازادی بیركردنه‌وه‌ وڕۆژنامه‌گه‌ری وبیروباوه‌ڕ پارێزراوبێت مافی كه‌مایتیه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر پارێزراوبێت من له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆییه‌كدام كه‌له‌سایه‌یدا خه‌ڵك خۆشگوزه‌ران بێت و به‌هره‌مه‌ند بێت له‌ هه‌موو خزمه‌تگوزاری و مافه‌ مرۆییه‌كان وهتد لێره‌دا پرسیاره‌گرنگه‌كه‌ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌وڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆییه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن ئه‌ودونیا ئازادو خۆشگوزه‌ران وپڕخزمه‌تگوزاری ومافه‌مرۆییانه‌ بۆخه‌ڵكی كوردستان دێنێت وه‌ڵام ، نه‌خێر.

من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم خه‌ڵكی كوردستان وێڕای ئه‌م ژیانه‌ قورس و ناڕه‌حه‌ت و تاقه‌تپڕوكێن وپڕنه‌هامتی وبێ‌ مافیه‌ی موجازه‌فه‌ی پێ‌ بكرێت وبخرێته‌ دۆخێكی خراپتروشه‌ڕێكی گه‌وره‌و ماڵوێرانكه‌ری تر له‌هه‌مووشه‌ڕه‌كانی پێشووتری ڕووبه‌ڕووبكرێته‌وه‌ شه‌ڕی ووڵاتانی دراوسێ‌ و شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی ناوه‌ند وخه‌ڵكی كوردستان زۆر به‌قورسی باجی ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌دات و ڕۆڵه‌كانی ئه‌وان ده‌بنه‌ سووته‌مه‌نی ئه‌م شه‌ڕه‌ نوێ‌ یه‌ وه‌ك هه‌موو شه‌ڕه‌كانی تری پێشوو چۆن بوونه‌ قوربانی و سوته‌مه‌نی و ڕۆڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانیش وه‌ك هه‌موو جار دوور له‌ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌بن هه‌رچه‌نده‌ پێشبینی كردنی ئاینده‌ سه‌خت وگرانه‌ به‌ڵام ئه‌زمونی 26ساڵی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان گه‌واهی ئه‌و پێشبینیه‌ده‌ده‌ن بۆیه‌ من پێم وایه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له‌ئێستاوه‌ هوشیاربێت و شه‌ڕی خزمه‌تگوزای و خۆشگوزه‌رانی بكات كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌درێژایی 26ساڵی ڕابووردوو كێشه‌ی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاریی بووه‌ نه‌ك كێشه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كه‌من پێم وایه‌ له‌ئێستادا نه‌ڕیفراندۆم نه‌سه‌ربه‌خۆیی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ناهێنێت ئه‌و به‌هه‌شته‌نیه‌ خه‌ڵك خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێت من چی له‌ سه‌ربه‌خۆی و ڕیفرانۆم بكه‌م كه‌ خۆشگوزه‌ران نه‌بم و خزمه‌تگوزاریم نه‌بێت و وه‌ك مرۆڤی سه‌رده‌م نه‌ژیم و به‌هره‌مه‌ند نه‌بم له‌مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ مرۆییه‌كانی خۆم كێشه‌ی من كێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڕیفراندۆم نیه‌ به‌ڵكو كێشه‌ی ژیان و وه‌ك مرۆژ ژیانه‌ ئازادانه‌ وبه‌هره‌مه‌ند له‌ مافه‌ مرۆییه‌كان به‌هره‌مه‌ند له‌شكۆی مرۆیی ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی هه‌رگیز ناتوانێ‌ كۆتایی به‌م سته‌م وكێشه‌ چینایه‌تی و مرۆیی و خۆشگوزه‌رانی وخزمه‌تگوزاریانه‌ خه‌ڵكی كوردستان بێنێت.

من پێم وایه‌ڕیفرانۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆماڵیه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندو ده‌سه‌ڵاتی دراوسێكاندا هه‌رگیز ئه‌و خه‌ونه‌ مرۆییه‌مان بۆناهێنێته‌ دی وژیانمان خراپتر ده‌بێ‌ باشتر نابێ‌ ئه‌مه‌ نه‌ترسه‌ نه‌ڕه‌شبینی به‌ڵكو واقیع بینی و ئه‌زموونه‌ بۆیه‌ به‌ڕای من باشترین ئه‌ڵته‌رناتیف خه‌باتی مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ریه‌ له‌كوردستاندا بۆ به‌دیهێنان و به‌ده‌ستهێنانی داواكاری وخه‌ون ومافه‌ مرۆییه‌كانمان نه‌ك ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی به‌و ته‌رزو شێوه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كان بۆخۆیان ده‌وێت نه‌ك بۆ خه‌ڵكی .

ئه‌وی به‌ ی منه‌وه‌ مایه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێ‌ گروپ و حیزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی چه‌پ و كۆمۆنیستی پشتگیری ئه‌م جۆره‌ ڕیفراندۆمه‌ده‌كه‌ن بۆسه‌ربه‌خۆییی وخه‌ڵكی بۆهانده‌ده‌ن به‌ وده‌لیله‌ی كه‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی و سه‌ربه‌خۆییی بوون زه‌مینه‌ خۆش كه‌ره‌ بۆ دروست بوون وشكڵ گرتنی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی وخه‌ڵكی كرێكارو هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و ڕزگاربوونه‌ له‌ سه‌رگه‌ردانی سیاسی ونادیاری چاره‌نووسی خه‌ڵكی من پێم سه‌یره‌ چه‌په‌كان وكۆمۆنیسته‌كان ئه‌و خۆش باوه‌ڕی وخۆش خه‌یاڵیه‌ لای خۆیان وخه‌ڵكی دروست ده‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ من پێم وایه‌ سه‌رگه‌ردانیه‌ سیاسیه‌كان زیاترو دژوارترده‌بن و چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانه‌ زیاتر نادیارو ناڕوون ده‌بێت وناڕه‌زایه‌تی وخه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش به‌رته‌سكترده‌كرێته‌وه‌ له‌ جاران و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانترو نامرۆییانه‌ ترسه‌ركوت ده‌كرێت وناڕه‌زایه‌تیه‌كان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێن وئازادی و مافه‌كان زیاتر به‌رته‌سك ده‌كرێنه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ له‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن كه‌سه‌ربه‌خۆیی زه‌مینه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی وخه‌ڵكی كوردستان وخه‌باتی جه‌ماوه‌ری ڕاسته‌ به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسیانه‌وه‌ وئازادانه‌ی هه‌ندێ‌ له‌ ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان كه‌باوه‌ڕیان به‌مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه‌نه‌ك كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌باوه‌ڕی به‌ بچووكترین بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراتی و مافی مرۆڤ نیه‌ به‌ هه‌مووشێوازێك پێشێلیان ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست و مرۆیی نیه‌ تازه‌مینه‌خۆشكه‌ربێت بۆخه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌رله‌ ده‌سه‌ڵاته‌ حوكمڕانیه‌به‌ره‌ییه‌كه‌یه‌وه‌ بیگره‌ تاده‌گاته‌ ده‌سه‌ڵاته‌ حكومی و په‌رله‌مانیه‌كه‌یه‌وه‌ به‌درێژای 26ساڵی ڕابووردوو ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی به‌رته‌سككردۆته‌وه‌ و مافه‌كانی خه‌ڵكی پێشێل كردووه‌ و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ سه‌ركوت كردووه‌ وخوێناوی كردووه‌ نموونه‌كان زۆرن هه‌رله‌ سه‌ركوتكردنی شۆراكانه‌وه‌ بیگره‌ تاده‌گاته‌ ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان .

له‌ماوه‌ی ئه‌و 26 ساڵه‌دا كه‌هه‌میشه‌ به‌فیشه‌ك و هێزوتووندوتیژی وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكیان داوه‌ته‌وه‌ نممونه‌ی زیندووخۆپیشاندانه‌كانی ساڵی1993و1994هه‌ڵه‌بجه‌وخۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌و فراوانه‌كه‌ی ساڵی 1994 خه‌ڵكی هه‌ولێركه‌له‌سه‌ر بینای په‌رله‌مانه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵكی ده‌كرد وخۆپیشاندانه‌كانی شاری كه‌لارو گه‌رمیان وهتد نموونه‌كان زۆرن خۆپیشاندانه‌كان زۆرن هه‌رهه‌موویان به‌فیشه‌ك وتوندوتیژی وخوێن وه‌ڵامیان پێ‌ دراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ 26 ساڵه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆنه‌بووه‌ ئاوا خه‌ڵكی سه‌ركوت كردووه‌ جاوه‌ره‌ سبه‌ینێ‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت دیاره‌ سبه‌ینێش هه‌مان ئه‌قڵ وهه‌مان ده‌موچاو هه‌مان كاراكته‌رده‌بنه‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی دامن پێم وایه‌ به‌ته‌كنیكی نوێتربه‌ده‌ست ئاوه‌ڵایی زیاتره‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركوت ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر عه‌جیب و غه‌ریبه‌ له‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دونیا ناچێ‌ وهیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دونیاش له‌ وناچێ‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی ناته‌ندروست ونامه‌ده‌نیه‌ ونامرۆییه‌ هیچ ووشه‌یه‌ك نیه‌ پێناسه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ‌ بكه‌یت ده‌بێت ووشه‌یه‌كی نوێ‌ له‌فه‌رهه‌نگی سیاسیدا بخوڵقێنیت وداهێنیت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ‌ وێنا بكه‌یت وپێناسه‌بكه‌یت من پێم وایه‌ هه‌رووشه‌یه‌كی ترهه‌رفه‌رهه‌نگێكی ترئاراسته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌بكه‌یت پێم وایه‌ سووكایه‌تی به‌و ووشه‌و فه‌رهه‌نگه‌وه‌ ده‌كه‌یت .

من زۆر پێم سه‌یره‌ هه‌ندێ‌ له‌چه‌پ وكۆمۆنیسته‌كان وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌مووكه‌س ئه‌و تێڕوانینه‌ی هه‌بوایه‌ ده‌بوو كۆمۆنیسته‌كان ئه‌و تێڕوانینه‌یان نه‌بوایه‌ چونكه‌ كۆمۆنیسته‌كان وچه‌په‌كان له‌هه‌مووكه‌س چاكتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان ناسیوه‌ وله‌هه‌مووكه‌س زیاتر زه‌ربه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاَته‌یان به‌ركه‌وتووه‌ سه‌رده‌مانێك له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا كۆمۆنیسته‌كان بۆیان نه‌بوو ڕادوێیان هه‌بێ‌ باره‌گایان هه‌بێ‌ وچالاكی سیاسیان هه‌بێ‌ ته‌نانه‌ت بۆیان نه‌بوو به‌ئازادی به‌یاننامه‌یه‌كیش بڵاوبكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌گیران وزیندانی ده‌كران هه‌مووكه‌س مێژووی له‌بیرچێته‌وه‌ كۆمۆنیسته‌كان نابێت له‌بیریان بچێته‌وه‌ چونكه‌ مێژوو بۆ له‌بیركردن نیه‌ به‌ڵكو بۆئه‌زموون وه‌رگرتنه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌مان ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌یه‌ هه‌مان كاراكته‌ری سیاسین خراپتربوون باشتر نه‌بوون ئیتر نازانم چۆن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌و فه‌زائازاده‌ دروست ده‌كات یان چۆن ڕێ‌ ده‌دات ئه‌و فه‌زایه‌دروست بێت تیایدا بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و جه‌ماوه‌ری دروست بێت من پێم وایه‌ ئه‌و ده‌مه‌ هه‌رناڕه‌زایه‌تیه‌ك دروست بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌دووژمنی ده‌وڵه‌تی ساوای سه‌ربه‌خۆی كوردی تۆمه‌تباری ده‌كات به‌تووندی به‌گژیدادێته‌وه‌ وسه‌ركوتی ده‌كات وه‌ك چۆن دوای دروست بوونی حكومه‌تی ساوای كوردی له‌ساڵی 1992 بزووتنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی به‌تابووری پێنجه‌م وهتد تۆمه‌تبارده‌كرد من مه‌به‌ست ئه‌وه‌نیه‌ كه‌خه‌ڵكی كوردستان بێ‌ ئومێد كه‌م و سارد كه‌مه‌وه‌ له‌ناڕه‌زایه‌تی وخه‌باتی جه‌ماوه‌ری نه‌خێر من پێم وایه‌ هه‌موو كاتێك زه‌مینه‌ هه‌یه‌ بۆخه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی ده‌بێت خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام وڕۆژانه‌بن نه‌ك ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوریه‌وه‌ وخه‌ڵكی له‌چاوه‌ڕوانیدا بهێڵیته‌وه‌ تازه‌مینه‌ له‌بارده‌بێت من پێم وایه‌ هه‌رئیستاو ئه‌مڕۆ وسبه‌ینێ‌ زه‌مینه‌ هه‌یه‌ بۆ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی.




خۆپەرستی دەسەڵاتی سیاسی کوردستان … جیهاد محەمەد

هیچ بوونەوەرێک لەم سەر ڕووی زەمینە هێندەی مرۆڤ خۆپەرست نیە.
وا پێدەچێت مەسەلەی خۆپەرستی تا ئاستێک سروشتی بێت لە مرۆڤدا و هێندە خەسڵەتێکی خراپ و ناشیرین نەبێت، ئەگەر وا لێکماندایەوە کە خۆپەرستی بۆ خۆپاراستنە، بۆ خۆژیاندنە، بۆ بەرگریکردنە لە منداڵ و نەوە و جگەرگۆشەکان، بۆ پاشەکەوتکردنە بۆ ڕۆژانی تەنگانە.
واش پێدەچێت ئەم خسڵەتە، خەسڵەتێکی خۆرسکی بێت لە مرۆڤ و هەرچ بوونەوەرێکی تردا، کەواتە تا ئێرە ئاساییە و دەبێت بە ئاسایی وەربگیرێت. بەڵام کاتێک ئەم خۆپەرستیە بە جۆرێک شۆڕش دەبێتەوە بە ناو ناخ و عەقڵ و بیرکردنەوەی مرۆڤدا، کە لە بچووکترین هەڵسوکەوتیدا بێ ئەوەی بە خۆی بزانێت دەردەکەوێت، بۆ نموونە لە کاتی دەستبردن بۆ نانخواردن، دەستبردن بۆ ئەو میوە و سەوزە و خۆراکەی کە لەبەردەمیدایە، هێندە نەوسننانە و خۆپەرستانە دەستی بۆ دەبات، ئەگەر بە وردی چاودێری بکەیت وا دەزانیت کە هەرچی لە بەردەمیدایە لە ئان و ساتێکدا دەیماشێتەوە، بۆیە ئەگەر جگەرگۆشەکەی خۆشی بە تەنیشتییەوە بێت بیری ناکەوێتەوە، یان دوای یەک دوو پاروو ئنجا بیری دەکەوێتەوە. ئەم حاڵەتە بە تایبەتی لە کاتی خواردنە بە تام و بە چێژەکاندا دەردەکەوێت. ئیتر لێرەوە ئەم خەسڵەتە دەبێت بە خەسڵەتێکی ناشیرن و دزێو و نا ئاسایی.

خۆپەرستی ئەگەر بەری پێنەگیرێت و تەشەنە بکات ئەوە زۆر جار بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین و بێ ئەوەی بە وردی بیرمان لێکردبێتەوە، یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ململانێ و پێکدادان و شەڕ و شۆڕ، جا ئەو ململانێ و پێکدادان و شەڕ و شۆڕە، ئەگەر لە نێوان دوو کەسدا، یان چەند کەس و چەند خێزانێکدا، یان لە نێوان تاقم و دەستەو گروپەکاندا، یان لە نێوان ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵتەدا بێت، ئەوە قەوارە و گەوەرەیی بە گوێرەی خۆی دەردەکەوێت، ئەمەش سەرچاوەکە ناگۆڕێت، بەڵکو ئەم سەرچاوەیە بە گوێرەی بچووکی و گەورەیی قەوارەکەی میکانیزمەکانی و ڕەهەندەکانی کەم و زۆر و بچووک و گەورە دەبن و دەردەکەون، هەتا خۆپەرستیی و چاوچنۆکیەکە گەورەتر بێت ڕەهەندگلێکی دیکە وەردەگرێت و لە خوێندنەوەیدا ڕەنگە بە خەسڵەت و کردەوەی دیکە لە قەڵەم بدرێت، بەڵام لە بەنڕەتدا هەر خۆپەرستیە.

ترسناکی ئەم سەرچاوەیە بە گوێرەی کەمی و بچووکی و گەورەیی دەگۆڕدرێت، هەتا خۆپەرستیەکە زیاتر و گەورەتر بێت زیاتر ترسناکتر دەبێت.
خۆپەرستی بێ ویژدانی دروستدەکات، ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و سیاسیی لاواز دەکات، خەسڵەتە مرۆییەکان ورد ورد دەهاڕێت و دەسڕێتەوە، خۆشەویستی لە نێو تاکەکاندا دەسڕێتەوە، لە جێگەی خۆشەویستی ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆ خۆی دروستدەکات، زۆر جار ئەم خەسڵەتە دزێوە مرۆڤ دەگەیەنێتە ئەو بیرکردنەوە چاوچنۆکییەی کە وارەفتار دەکات: “ئەوەی خۆم بۆ خۆم ئەوەی تۆش دەخۆم”.

هۆکار و فاکتەرێکی بنەڕەتی بۆ لابردن یان ڕێگەگرتن لە گەورەبوونی خۆپەرستی، خودی خێزانەکان خۆیانن، لە ناو خیزانەکاندا ئەگەر پەروەدەیەکی زانستیانە و عەقڵانییانە و دیموکراتیانە هەبێت بۆ کۆرپەکان هەر لە تەمەنی یەک ساڵییەوە تا تەمەنی شەش ساڵی ئەوە بێگومانی خۆپەرستی کەم دەکاتەوە. فەیلەسوف و بیرمەند بێرتراند ڕەسڵ دەڵێت:”منداڵ لە تەمەنی یەکساڵیەوە تا تەمەنی شەش ساڵی، ئەوەندە شت فێر دەبێت کە بە درێژایی تەمەنی ئەوە فێر نابێت” کەواتە ئەم فێربوون و ڕاهات و پەروردەیەی تەمەنی منداڵی دەبێت بە بناغەیەکی پتەو بۆ گەورە بوون.

هۆکار و فاکتەری دووەم، بۆ کەمکردنەوە و لابردنی خۆپەرستی، پەروەردە و سیستمی پەڕوەردە و فێربوونە، پەروەردە و سیستمی پەروەردە ئەگەر لەسەر بنەمایەکی مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی و دیالۆگ و دیموکراتی دامەزرابێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە فاکتەر و هۆکارێکی گرنگ و سەرەکیە بۆ نەهێشتنی خۆپەرستی، یان گەورەنەبوونی خۆپەرستی لە مرۆڤەکاندا.
فاکتەر و هۆکارێکی سیەیەم، کە خۆپەرستی بسڕێتەوە لای مرۆڤەکان، مسۆگەرکردنی ژیانێکی بەختەوەر و دادپەروەر و یەکسانە لە لایەن حوکمڕانەکانەوە کە ڕێکخستنی ژیانی تاک و کۆمەڵگەیان لەسەر شانەو و ئەرکیانە. هەڵبەت بۆ ئەمەش ئەبێت دەسەڵاتی سیاسی و حوکمڕانەکان بە ڕاستی لە خودی گەل و خەڵک خۆیەوە بێت و بە دڵ هەڵیانبژاردبێتن و متمانە و بڕوای تەواو لە نێوانیاندا هەبێت.

ترسناکترین خۆپەرستی، خۆپەرستی حاکم و حوکمڕانەکان و دەسەڵاتە سیاسییەکانە، چونکە دەسەڵاتی سیاسیی وحوکمڕانەکان بۆ ئەوە هاتوونەتە بەرهەم کە ژیانی تاک و کۆمەڵگە رێکبخەن، کاتێک دەسەڵاتێکی سیاسی ـ لە وێنەی دەسەڵاتی سیاسیی ئێستای کوردستان ـ خۆپەرست دەبن، ئیتر زوڵم و ستەم دروستدەکەن و دەربەستی ژیانی گشتی خەڵک نایەن. خۆپەرستییەکەیان پاڵیان پێوە دەنێت هەرچی ستەمە بیکەن لە پێناوی دزین و تاڵانی سەروەت و سامانی خەڵکدا. لێرەشەوە نادادپەروەری و نا یەکسانی و نا بەرابەری و چەوسانەوە بە جۆرێک دروست دەبێت، کە چەندین زیندانی سیاسیی و کۆمەڵایەتی دروستدەکەن بۆ ئەوانەی هەڵدەگەڕێنەوە لێیان، یان بۆ ئەوانەی کە لە تاو بێدەرەتانی و نەبوونی و هەژاری کاری نەشییاوی وەک دزی و کوشتن و پەلامار و هێڕش بۆ سەر کەسان و خێزانەکانی تر دروست دەکەن، دەسەڵاتی سیاسی و حاکم و حوکمڕانەکان کە خۆپەرستبوون بێ سڵەمینەوە گوێ نادەن بە هیچ بەها و ئەخلاقێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، خوێنی خەڵک دەڕێژن لەسەر بچوکترین هەڵگەڕانەوە، لەسەر بچووکترین ناڕەزایەتی و ڕەخنەگرتن.
دەسەڵاتی خۆپەرست چەند ترسنۆکە هێندەش دڕندەیە، چونکە دڕندەییەکەی لە ترسنۆکییەوەیەتی، ترسنۆکیەکەشی لە ترسی لە دەستدانی دەسەڵاتەکەیەوەتی، لە دەستدانی دەسەڵاتەکەشی لە خۆپەرستییەوەتی.

ئێوە تەماشاکەن، کاتێک دەسەڵاتی سیاسیی و حیزبە حوکمڕانەکانی وەک پارتی و یەکێتی لە شاخدا بوون بە ناوی شۆڕشەوە، چەند خۆپەرستیش بووبێتن زۆر خۆپەرستییەکەیان دەرنەدەکەوت، چەند ترسنۆکیش بووبێتن ترسنۆکیەکەیان دەرنەدەکەوت، دیارە بە هۆکاری ئەوەی سەروەت و سامانێکی گەورەیان لە بەردەستدا نەبوو تا ترسنۆکانە و دڕندانە بیخۆن و بەرگری لێ بکەن. بەڵام کاتێک بوون بە حکومڕان و سەروەت و سامانی کوردستان کەوتە بەردەستیان بوون بەو دز و جەردەیەی کە هیچ ئەخلاقێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەهای مرۆڤبوونیان تێدا نەماوە. ئەم دەسەڵات سیاسییە خۆپەرستە، درۆزن و ساختەچێتی گەورەش دەکەن لە پێناوی مانەوەیاندا. کارێکیان کردووە کە کۆمەڵگە و ژیانی ئاسایی خەڵکیان شێواندووە.
ئەم دەسەڵاتە سیاسییە دزێو و خۆپەرستە، دوا کارت کە لەمڕۆدا بە دەستیانەوەیە کارتی ڕیفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەتە. کە بە ئاشکرا یاریی و مەرامە سیاسییەکانی ئەو دیوی ئەم دروشم و بانگهێشتە ڕازاوە و جوانانەیان دیارە، مەگەر لای ئەوانە دیار و ئاشکرا نەبێت کە بوون بە کۆیلە و شایەر بۆ ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و خۆپەرستە.

جیهاد محەمەد/ سلێمانی




بەیاننامەیەك لە دەستەی ئامادەکاری بزوتنەوەی دژی هەژاری

ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان بە قۆناغێکی ئاڵۆزو دژواردا تێدەپەڕن. قەیرانێکی هەمەلایەنەی ئابوری و سیاسی و ئیداری و حکومەتی، کوردستانی داگرتوە. حزبه‌ دەسەڵاتدارەکان بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن باری قەیرانەکان بەسەر شانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی کوردستاندا بشکێننەوە. بە ناوی پاشەکەوتی موچەوە، گیرفانی سەدان هەزار کرێکارو کارمەند و مووچەخۆری حکومەتیان داتەکاندوە. باج و رسوماتی زۆریان لەسەر هاوڵاتیان داناوە. نرخی خزمەتگوزاریە پزیشکی و تەندروستیەکانیان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گران کردوە. خوێندنی خۆڕایی و حکومی خەریکە بەرەو نەمان دەچێت. دەیان هەزار کەس، بەتایبەتی توێژی لاوان، روبەرووی بێکاری کراونەتەوە و هیچ سەرچاوەیەکی داهات شک نابەن! لەولاشەوە، لەرێگای دەست گرتن بەسەر پارەی نەوت و داهاتی کوردستان و قۆرخکردنی بازاڕەوە، سەرمایەی خەیاڵی بۆخۆیان و کۆمپانیاکانی نزیك لە خۆیان کەڵەکە دەکەن. بانکە جیهانیەکانیان لە داهاتی تاڵانکراوی خەڵك پڕکردوە. ئەم بارودۆخە ئابوری و سیاسیە سەختە، توێژە کەمدەرامەتەکانی کۆمەڵگای بەرەو هەژاریەکی کەمەرشکێن پاڵ پێوەناوە.
بۆ رزگاربوون لەم بارودۆخە نالەبارەی ژیان، خەبات و بەرەنگاربونەوە، وەك کاردانه‌وەیە‌کی به‌ردەوام و بە هەموو شێوازەکانیەوە له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی کوردستانه‌وە دەستی بۆ براوە‌. هاتنه‌مه‌یدانه‌ جەماوەریه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی شارەکانی کوردستان، بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆت، نمونه‌ به‌رجه‌ستە و ئامرازەکانی ئه‌م خه‌بات‌ و تێکۆشانەن‌ دژی گەندەڵی و ناعەدالەتیی دەسەڵاتدارانی هەرێم. هەنگاوەکانی داهاتووی ئەم خەباتە ئەوەی پێویست کردوە کە بزوتنەوەیەکی جەماوەری گشتی و هەمەلایەن لە ‌دژی هەژاری و نه‌داری و دەرباز بوون لەم ژیانە کولەمەرگیە بەرێ بکەوێ.
وەستانەوە بەرووی هەژاریدا لە هەلومەرجی ئێستادا پێویستی بە هەنگاوی گونجاوی عەمەلی و رێکخراوەیی هەیە و ئاراستە سەرەکیەکانی ئەم خەباتەش دەکرێ لەم ٣ خاڵەی خوارەوەدا دیاری بکرێت:
یه‌که‌م: وە‌ستانه‌وە‌ دژی هەر نەخشە و پلان و پرۆژەیەک کە دەسەڵات بە ناوی چاکسازیەوە، بیەوێ هەژاری و بێکاری و برسێتی بەسەر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و نەداردا بسەپێنێ.
دوەم: خه‌بات‌ لەپێناو سه‌پاندنی ئه‌و خواسته‌ ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیە دەستبەجێیانەی که‌‌ دەبێتە مەرجی فەراهەم کردنی ژیانێکی شایستەو گونجاو بۆ هاوڵاتیانی کوردستان.
سێیەم: هەوڵدان لە پێناو گەڕاندنەوەی پارە و سامانی بەتاڵانبراوی خەڵك لەلایەن دەسەڵاتداران و لێپرسراوانی حزبە فەرمانڕەواکان و تەرخانکردنی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان.
بانگەوازی هەموو حزب و لایەن و گروپ و رێکخراوێکی سیاسی و جەماوەری و مرۆڤدۆست دەکەین کە وەستانەوە بەدژی هەژاری و برسیکردنی خەڵک بە ئەرکی سەرشانی خۆیان بزانن و دەوری چالاکیان هەبێت لە بەرێخستنی بزوتنەوەیەکی بەهێز لەدژی هەژاری و پێشگرتن لە رودانی برسێتی و کارەسات لە هەرێمی کوردستان.
دەستەی ئامادەکاری “بزووتنەوەی دژی هەژاری”




داواكارییەكی زۆر كورت لە بەرپرسانی سیاسی و حكومی لە كوردستان

بەڕێزان ئێمە زۆرمان دەسەڵاتی خۆتان و باوك و باپیرانتانمان تاقی كردەوە, نەوە لە دوای نەوە مەرگەساتەكانی ئێوەمان بینی , ئێستا داواكارین با لە خۆتان كۆتایی بێت و لە كاتی كۆتایی قانونی دەسەڵاتتان , دەسەڵات و فەرمانڕەوایی بۆ نەوەو نەوەی نەوەكانتان مەگوازنەوە, داواتان لێدەكەین با لە ئێوە ستۆپ بكات و بەس بێت .
1-عەلی مەحمود محەمەد چالاكوان هەولێر
2-ستار عەبدوڵا ئاپۆ چالاكوان هەولێر
3-كارزان حەمید رۆژنامەنوس هەولێر
4-سالار سان ئەحمەد رۆژنامەنوس بیارە
5- فەرید شوانی رۆژنامەنوس
6-رێباز هاشم مستەفا سكرتێری یەكێتی لاوان و كوری شەهیدی سەنگەر هەولێر
7-ئاسۆ باران عەمیدی پۆلیس گەرمیان
8-غازی تەیفور خانەنشین كەركوك
9-لێزان بەكر چالاكی مەدەنی هەولێر
10-كامەران مەحمود محەمەد خانەنشین سلێمانی
11-سەید كەماڵ جەباری پ.دێرین سوئید
12-پشتیوان زەنگەنە بنەماڵەی قوربانی و كرێكار بەریتانیا
13-سوارەی مام مەحمود رۆژنامەنوس سلێمانی
14-پێشەوا كافور كاسب هۆڵەندا
15-عەبدوڵا پۆڵا رۆژنامەنوس ئەمەریكا
16-چەتۆی بەڕانەتی پێشمەرگەی دێرین هەولێر
17-باهۆز شوانی چالاكی سیاسی كەركوك
18-محەمەد ئەحمەد پور چالاكی مەدەنی سوئید
19-فاتیح مستەفا پێشمەرگەی دێرین هەولێر
20-حەیدەر ئەحمەد غەفور رۆژنامەنوس
21-مەریوان زەندی پێشمەرگەی دێرین هەولێر
22-سامان حەسەن چالاكوان سویسرا
23-ئاراز خەلیل مامۆستا سلێمانی
24-كۆشش بەكر پەیامنێر سلێمانی
25-فەتاح خەتاب نووسەر و شانۆكار هەولێر
26-شێركۆ ئەحمەد پێشمەرگەی دێرین كەركوك
27-ئەحمەد سەفا رۆژنامەنوس بەریتانیا
28-هەرێم هەمزە قوتابی زانكۆ رەواندز
29-ئازاد هەینی فەرمانبەر هەولێر
30-ئیبراهیم عومەر چالاكی سیاسی هەولێر
31-جەوهەر شكور پێشمەرگەی دێرین خانەقین
32-كاوە مورشید پێشمەرگەی دێرین رانیە
33-محەمەد ئەمین زیندانی سیاسی هەولێر
34-پرۆفیسۆر سالار باسیرە بواری زانستە سیاسییەكان ئەڵمانیا
35-حەكیم زراری پێشمەرگەی دێرین ئەڵمانیا
36-گۆران جەلال پارێزەر هەولێر
37-ئەردەلان ئەمین فیزیائی ئەڵمانیا
38-كاوە نادر قادر چالاكوانی مەدەنی هەولێر
39-شۆرش حاجی چالاكوان
40-كامەران گوڵپی نوسەر و رۆژنامەنوس سلێمانی
41-هەرێم ئیبراهیم عەودل
42-بەختیار هەڵەبجەیی پێشمەرگەی دێرین ئوسترالیا
43-كەماڵ كارەبا پێشمەرگەی دێرین سلێمانی
44-هاوژین رەشید چالاكوان بەریتانیا
45-نەهرۆ عەڵایی رۆژنامەنوس هەولێر
46-سەركەوت ستار خوێندكاری ماستەر باوەنور
47-ئاری ئامانج پێشمەرگەی دێرین هۆڵەندا
48-بەختیار كەماڵ جبرائیل فەرمانبەر هەولێر
49-جیهاد هەورامی رۆژنامەنس هەڵەبجەی شەهید
50-ئومێد بابان چالاكوانی مەدەنی نەمسا
51-میران بەكر چالاكوان هەولێر
52-حەمەی مەریوان پێشمەرگە دانمارك
53-ئاسۆ كاكەی عەلی پێشمەرگەی دێرین و تیپی مۆسیقای شەهید كارزان
54-ئەلبێرت كاوە هاووڵاتی رەشو روت گەرمیان
55- ئازاد نوری سەید وەلی پێشمەرگەی دێرین سلێمانی
56-ئالان ساحێب قڕان سەرۆكی رێكخراوی تۆڕی میدیایی دیاری كوردستان هەولێر
57-رێباز عەزیز چالاكوان بەریتانیا
58-شێرزاد حەسەن چالاكوانی مەدەنی چەمچەماڵ
59-یاسا ئاكۆ چالاكوان هەولێر
60- كەیكاو وەحید كاسب سوئید
61-سۆران زەندی كوڕی شەهید سوئید
62- هیوا سەید سەلیم نووسەر هەولێر
63-حەمە عەبدوڵا سەرسپی زیندانی سیاسی
64- رێباز فاروق چالاكوان هەولێر
65- شاخەوان شۆرش لێكۆلەر دانمارك
66-مستەفا یاسین كوردستان
67-ملازم فەرامۆش نەجم رانیە
68-سەمەد كەریم رۆژنامەنوس هەولێر
69-بارام سوبحی فەرمانبەر چەمچەماڵ
70-سامان حەوێز رۆژنامەنوس و چالاكوان هەولێر
71- محەمەد پشدەری دەستەی داكۆكی لە زیندانیانی سیاسی
72-هاوڕێ قاسم نۆكانی پ.دێرین كەركوك
73-محەمەد رەسول بابان پ.دێرین كەركوك
74-عەلی عەبدوڵا وەرزشەوان هەولێر
75-ئازار سەروچاوەیی نوسەر قەرەداغ
76-ئەحمەد مەجید پ.دێرین و بنەماڵەی قوربانی كەلار
77-بروا ئەسعەد عومەر رۆژنامەنوس
78-سالم ساڵەح فۆتۆگرافەر
79-جوانڕۆ كوێخا نەجم پ.دێرین هەولێر
80-رێبوار چاوشین خوێندكاری زانكۆ
81-هوشیار شێركاوەیی پارێزەر هەولێر
82-د.ناجیح گوڵپی چالاكوان هەورامان
83-عیماد مەهدی شانۆكار
84-عەباس رۆستەم تێكۆشەری دێرین سلێمانی
85-جەلال چوارتایی رۆژنامەنوس هۆڵەندا
86-ئاكۆ رەئوف هەولێر
87-كاردۆ نیازی تەها كارمەند كەركوك
88-مزەفەر خدر شوفێری فرۆكەخانە پۆرتلاند
89-گەشاو ئەسعەد مامۆستا
90-ئەردەڵان ئیبراهیم ڤیەنا-نەمسا
91-ئەردەڵان ئیبراهیم توتنهغام
92-رازاو عەودل سوئید
93-زانا خالید رۆژنامەنوس هەولێر
94-نەوزاد ئەسعەد رۆژنامەنوس سەید صادق
95-فوئاد عومەر مستەفا ئەندازیار هەولێر
96-رزگار ئەحمەد پێشمەرگەی دابڕاو
97-رەسوڵ حوسێن چالاكوان هەولێر
98-بڕوا عەلادین وەرگێڕ سوئید
99-كاوە جەباری نوسەر كەنەدا
100- بەهجەت نانە كەلی سكاڵا نوس
101-سەمیرە ئەحمەد حەسەن چالاكوان كەركوك
102-عوسمان تازیك چالاكی مەدەنی سویسرا
103-سەمیح سابیر دەرچوی زانكۆ هەولێر
104-ئارام عومەر كاسب
105-یەعقوب كاكل چالاكوانی مەدەنی سلێمانی
106-هەژار سلێمان چالاكی سیاسی هەولێر
107-هیوا جاف چالاكوان سلێمانی
108-جەنگی عیزەدین كادیری ینك كەركوك
109-هێمن مەلا زادە رۆژنامەنوس كەنەدا
110-نەریمان سابیر میدیاكار سلێمانی
111-هوشیار عەبدوالعەزیز نوسەر گەرمیان
112-مەهدی نامیق كەریم قوتابی هەولێر
113-تارا حوسێن چالاكوان هەولێر
114-حەیدەر حەمە كەریم چالاكی سیاسی نەمسا
115-هێمن عەلی گۆران رۆژنامەنوس رانیە
116-حوسێن محەمەد چالاكی سیاسی دەربەندیخان
117-حەمە ساڵەح قادر كەسایەتی سەربەخۆ سوئید
118-حەمەی شەهید چالاكی سیاسی دەربەندیخان
119-شارا خالید فەرمانبەر هەولێر
120-بەختیار حەمید میدیاكار هەولێر
121-كوردۆ شۆرش چالاكی سیاسی هەولێر
122-جەوهەر محەمەد قادر فەرمانبەر هەولێر
123-محەمەد ئیسماعیل كاسب كوردستان
124-یوسف فارس رەشید كاسب كوردستان
125-بایز كەریم چالاكوانی مەدەنی هەولێر
126-هاوڕێ سەلیم لەك كادیری سیاسی هەولێر
127-ریاز كاكە شین چالاكی سیاسی هیوستن-تكساس
128-زێوكان محەمەد چالاكوان هەولێر
129-بەهمەن عومەر رۆژنامەنوس ئەڵمانیا
130-فەرمان ساڵەیی چالاكوان كەركوك
131-ئاسۆ جەماڵ كەریم مامۆستا
132-دكتۆر عەبدوڵا دارتاش ئەڵمانیا
133-یوسف تەیب ساڵەح راگەیاندن كار كەركوك
134-هێمن مام رەش راگەیاندن كار هەولێر
135- فەرەیدون سامان شاعیرو نوسەر هەولێر
136- هێمن حەسیب رۆژنامەنوس و چالاكوان كەركوك
137-یوسف عوسمان عەزیز ( کرمانج چالاکوانی سیاسی ھەولێر ، بەرەی دیموکراسی گەل
138-یوسف مەنتك نوسەرو رۆژنامەنوس ئەڵمانیا
139-سیروان سەعید چالاكوان گەرمیان
140-بەختیار محەمەد چالاكی سیاسی سلێمانی
141- عومەر حاجی مامۆستای خانەنشین هەولێر
142-وەزیرە جەلال سەعید خانەنشین سلێمانی
143-چالاك زەنگەنە پێشمەرگەی دێرین كەركوك
144-كامەران مەحمود محەمەد خانەنشین سلێمانی
145-عەلی عەبدوڵا كاسب ئەڵمانیا
146-سەلام عەلی حاجی بەكەلۆریۆس بیركاری مامۆستا
147-شێروان شەریف رۆژنامەنوس سلێمانی
148-زەردەشت كاوە نوێنەری فۆندی هانا هەولێر
149-كۆڤان حەوێزعەبدوڵا قوتابی هەندەسەی نەوت هەولێر
150-هیشام ئاكرەیی كەسایەتی رۆشنبیری سوئید
151-شوان سەید عەلی رەواندزی دەرچوی زانكۆ رەواندز
152-ئازاد عوسمان ئەندازیاری مەدەنی سویسرا




گه‌شمه‌رگی پێشمه‌رگه‌ فەرماندە شه‌هریار …. دڵشاد تاقانه‌

چیرۆکی هه‌زار و یه‌ک شه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی شه‌هریار، هه‌بوو هه‌رگیز خه‌یاڵ نه‌بوو، ده‌کرێ چیرۆکخوانی بکرێ، سیناریۆی فلیمێکی دیکۆمێنتاری له‌سه‌ر بنوسرێته‌وه‌، باشترین وێنانوسی بکرێ به‌ڵام لێره‌دا کورتنوسیه‌کە له‌چه‌ند وێنه‌یەکی تیژتێپەڕدا. به‌هه‌ڵکه‌وته‌ سپیلکه‌ی لاواز و بەژن دەستەی باریک به‌ڵام به‌سام و بوێر هێزێک له‌ناخیدا هه‌میشه‌ له‌سه‌رووی توانا جه‌سته‌یه‌که‌ زاڵ بوو ئه‌ویش ئازایه‌تی بوو.

شه‌هره‌..
ناسناوی خۆشه‌ویستی ناو دڵسۆزانی هه‌روا تۆقێنه‌ری چه‌ندین گه‌وره‌ جاش و نۆکه‌رانی داگیرپه‌روه‌ری سه‌رده‌می به‌عسی ئه‌وکاته‌بوو چونکه‌ باش ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر بکه‌ونه‌ چنگی ئه‌م هه‌ڵۆیه‌ ڕۆحکێشیان ده‌کات. هه‌موومان وامان پێده‌گۆت، له‌کوردی ناوبڕی و کورتکردنه‌وه‌ی نیشانه‌ی کارلێکی که‌سایه‌تیه‌که‌یه‌ ئیستاش هه‌رده‌ڵێین: به‌گۆڕی شه‌هره‌. تایبه‌تمه‌ندی و موزیکێکه‌ له‌گیان جیانابێته‌وه‌ لاپه‌ره‌یه‌کی مێژووی وراتی کۆیه‌ و کوردستانه‌.

وه‌رزشه‌وانی..
جگه‌ له‌زانینی یاری کاراتی به‌سه‌رکه‌وتوویی، تۆپانێ به‌گیانی وه‌رزشی، که‌باسێکی خۆشهه‌ڵبه‌ز و له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌بسه‌کانی گۆڕه‌پانی دواناواندی کۆیه‌ی کوڕان وه‌ک هانده‌ر هاوارمان ده‌کرد: ئاوی لێهینا، ئاوی لێهینا! هەروەها دەنگخۆش لەسەری چیای قەندیل گۆرانی لەقەندیلی سەربەرزەوەی لۆ پێشمەرگەکانی دەگۆت و تینی پێدەبەخشین. لەهە‌رگۆشه‌یه‌که‌وه‌ لێی بڕوانی دیسان وێنه‌ پێشمه‌رگایه‌تیه‌کەی هه‌وێنی سه‌ره‌کی ڕه‌نگ و ڕووکاریتی، خۆشڕه‌وی پێشمه‌رگایه‌تی و ماندی بوونی نه‌ده‌زانی له‌وێش هه‌رله‌ڕیزی پێشه‌وی هێرش و به‌ره‌نگاری یا دواوه‌ی کشانه‌وه‌ و پارێزگاری بوو.

پارتیزان..
بیرۆکه‌ی پارتیزانی زۆر بوو له‌چاو تروکانێک لێت بزرده‌بوو! پێشمه‌رگه‌ی ڕێناس و پارتیزان بوو. له‌دۆڵه‌ڕه‌قه‌ فێری ده‌کردین له‌که‌مین دا هه‌رگیز جگه‌ره‌ نه‌کێشن چونکه‌ بۆسه‌دانه‌ره‌ک‌ کوژرایه‌ به‌هۆی زیره‌کی که‌سه‌که‌ له‌دووره‌وه‌ بۆنی جگه‌ره‌که‌ی وی کردیه‌. گیانی ئه‌و له‌گه‌ڵ مردن له‌ده‌یان و سه‌دان چالاکی پێشمه‌رگانه‌ تاڵه‌موێکی به‌ین بووه‌ که‌سیش ناتانی ئه‌و ڕاستیه‌ نه‌سه‌لمێنی!

فه‌رمانده‌یه‌کی خۆڕسک..

هه‌مووو پێشمه‌رگه‌ک جێبه‌جێکاری فه‌رمانه‌کانی بوو که‌س لێی لانه‌ده‌دا هه‌تا ئه‌گه‌ر لات و بێ پرنسیپیش با له‌ئاستی شه‌هریار مه‌ته‌قی نه‌ده‌کرد هه‌رده‌یتوانی بڵێ: به‌رێ کاک شه‌هریار. له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کی زووی شۆڕشی نوێ و ده‌سکه‌ره‌وه‌، فه‌رمانده‌یه‌کی به‌سام به‌هیمه‌ت و بڕیارده‌ربوو. ئاسان کاری ده‌کرده‌ سه‌ر هاوه‌ڵه‌کانی و که‌س له‌قسه‌ی ده‌رنه‌ده‌چوو. ئه‌وه‌ی ناسیبیتی ده‌زانی ده‌سوه‌شێن و داینه‌ده‌هینا له‌به‌ر هیچ که‌س. زۆرجار ڕێزلێگرتن و به‌هه‌ند وه‌رگرتن له‌ترسه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵکو له‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌یه‌ واته‌ سێبه‌ری ڕوحی و که‌سیه‌تی شه‌هریار هه‌وێنی ئه‌و په‌یوه‌ندی دانانه‌ بوو له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی. کاتی شه‌ڕ نه‌ده‌کرا پرسی پێ نه‌که‌ی! چونکه‌ خودی خۆی هێزه‌کی مه‌عنه‌وی به‌رزه‌ ده‌کرێ هێزی خۆڕاگری لێوه‌رگری، که‌ ده‌یقیژاند هه‌مووان جێی خۆیان ده‌گرت وه‌ک ئه‌و ده‌یه‌وێ، ئه‌نجامیش هه‌ر سه‌رکه‌وتن بوو. که‌س نه‌یده‌تانی له‌و پرنسیپه‌ لادا و مه‌زه‌نده‌ی نه‌کا!

چالاکی ڕێکخستن..
له‌ناو شار هه‌میشه‌ پێشمه‌رگه‌ی داخیلی بوو واته‌ چالاکی پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا، خۆی خوێندکار و جێ متمانه‌ی شه‌هید شه‌فیق بوو له‌پێشمه‌رگایه‌تیش هه‌رپێشمه‌رگه‌ی ئه‌و بوو ڕێچکه‌ی ئه‌وی ده‌گرته‌به‌ر، که‌رته‌که‌شی له‌تیپی 93 ی کۆیه‌ هه‌ر به‌ناوی شه‌هید شه‌فیق بوو. له‌گه‌ڵ کام هه‌رێم و هێز و تیپ با جێگای دیاریکراو و پله‌ی فه‌رمانده‌یی خۆی هه‌بوو هه‌میشه‌ش ڕێگه‌ی چوونه سه‌ره‌وه‌ی لێگیرابوو چونکه‌ ئه‌وه‌ندی ئه‌و پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانده‌، نیشتمانپه‌روه‌ربوو ئه‌وه‌نده‌ دبلۆماسیه‌تی سیاسی نه‌بوو له‌پێناو قازانجی خۆی خۆڕه‌پێشکا یان پشتیوانی سه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سبهینی، لای ئه‌و جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و خاکی بوون گرینگ بوو له‌وانه‌شدا له‌ڕیزی هه‌رە پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی و خه‌باتی قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی بوو.

شه‌هریاری مرۆڤ..
که‌سایه‌تیه‌کی ساده‌ و ساکار بێ پۆز و ده‌رکه‌وته‌ی هه‌ژار، به‌به‌زه‌یی و گوێڕاگر، به‌ڕێزه‌وه‌ ده‌دوا له‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵکدا وون ده‌بوو نه‌ت ده‌تانی له‌خه‌ڵک جیای بکه‌یه‌وه‌. قسه‌خۆش و ڕۆحپه‌ره‌ دانوستانی له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌کرد، هه‌مووانیش ئه‌ویان له‌دڵی خۆیان ده‌گرت و ده‌پاراست. به‌یانیەک‌ له‌ڕاستی گوندی قازبه‌گیان دیتمان گۆتی: ده‌رێن دونی یه‌شارە شەلی جاشیان کوشتیه‌ هاهاها! ئه‌مه‌ش پێکه‌نین گۆتمان: هه‌بی و نه‌بی ئه‌وه‌ ئیشی خۆته‌؟ پێده‌که‌نی گۆتی: ئه‌منیش بیستیتم هاهاهاها. ئێستاش پێکه‌نینه‌که‌ی له‌به‌رگێمه‌. یه‌شار جاشه‌کی تورکمان بوو ته‌شقه‌ره‌ی به‌کجانی کۆیه‌ ده‌کرد کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌خوێندنگا و خۆی به‌ئه‌من نیشان ده‌دا، خه‌ڵکی زۆر بێزار کردبوو له‌زه‌واق نابوو! که‌ شەهید شەهریار و پێشمەرگەکانی دەگەنە‌ ڕاستی ئەویش بەچەکەو لەسەر سێڕیانی حەوزی بەلۆعەی ڕاوەستایە، یه‌کسه‌ر پێی ده‌رێ: سەرکەوە‌. ئه‌ویش له‌ترسان ده‌رێ: به‌سه‌رچاو کاک شەهریار. شه‌هید جه‌عفه‌ر و شه‌هید جووجه‌شی له‌گه‌ربوو له‌گه‌ر هه‌نده‌کی دی، هه‌رئه‌وجاره‌ پیاسه‌یان پێکرد.

یاده‌وه‌ری..
گه‌له‌ک زۆر و له‌ژمارنایه‌ له‌هه‌رپێشمه‌رگه‌یه‌کی جاران بپرسی ده‌یان سه‌ربرده‌ت لۆ ده‌گێڕته‌وه‌ لێشنابته‌وه‌ چونکه‌ شه‌هریار خودی مێژووه‌، کوڕی مێژووە، سڵاو لەو مێژووە کە وەک پشکۆ هەردەم دەگەشێتەوە. ئەو هەموو ژیانی قەلغانی گیانی گەلی کورد و پارێزەری خاکی کوردستان بوو، ئێستاش مۆمێکی نەکوژاوەی ڕوناکی بەخشی سەروەرناسانە.

دڵشاد تاقانه‌