ئیسلامی سیاسی لە گوتاری توندڕەویەوە بۆ خەونی خەلافەت …. شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
وەڵامێک بۆ عەلی باپیر دەربارەی سیکۆلاریزم و دیموکراسی ….
وەڵامێک بۆ عەلی باپیر دەربارەی سیکۆلاریزم و دیموکراسی ….
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم…
به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان و قسه‌ی شاره‌زایان، سوكرات به یه‌كێ له ڕابه‌ره هه‌ڵكه‌وتوه‌كانی رێبازی سه‌فسه‌ته‌ی سۆفستاییه‌كان داده‌نرێ، ئه‌گه‌رچی به پێچه‌وانه‌وه كه‌سانێكیش هه‌ن سوكرات نه‌ك هه‌روه‌ك سۆفستاییه‌ك ناناسن، به‌ڵكو به‌نه‌یاری مه‌زه‌هه‌بی سۆفستایشی داده‌نێن.
بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه ئایا به‌ڕاست، سوكرات فه‌یله‌سوفێكی سۆفستایی بووه، یان نا. ده‌بێت به‌ر له‌هه‌ر شتێك بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه بۆیه‌كه‌م جار هه‌واڵه‌كانیان لێوه گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی. ئه‌و سه‌رچاوه و زانیاریانه‌ن، كه له‌لایه‌ن نه‌یارانی سۆفستاییه‌كانه‌وه گوزاراوه‌ته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌فلاتون، وه‌ك نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی سۆفستاییه‌كان.
ده‌كرێ بڵێین جگه له‌و زانیاریانه‌ی له دوژمنه‌كانی سۆفستاییه‌كانه‌وه گه‌یشتون، هیچ زانیارییه‌كی دیكه له‌به‌ر ده‌ستدا نین، چونكه وه‌ك ئاشكرایه سوكرات له دوای خۆیدا هیچ نووسینێكی جێ نه‌هێشتوه.
پرۆتاگۆراس-یش كه به یه‌كه‌م فه‌یله‌سوفی سۆفستایی داده‌نرێ، به هۆی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه سه‌رجه‌م كتێبه‌كانیان سووتاند و خۆشی به به‌له‌مێك رای كرد، به‌ڵام له ده‌ریادا به‌له‌مه‌كه‌ی شكا و ئه‌ویش له ده‌ریاكه‌دا خنكا.
واته هه‌موو زانیارییه‌كان له یه‌ك لایه‌نه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ناكرێ یه‌كسه‌ره باوه‌ڕی پێبكرێ، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌فلاتون خۆی نه‌یارێكی سه‌ر سه‌ختی سۆفستاییه‌كان بوو.
به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی سۆفستاییه‌كان وه‌ك مه‌زهه‌بێكی دیاری فه‌لسه‌فی بوونیان هه‌بوو هه‌ریه‌ك له ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ وه‌ك دوو نه‌یاری سه‌رسه‌خت هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ناشرینكردن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان، واته ئه‌م دوو فه‌یله‌سوفه رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له ناشرینكردن و سه‌ره‌نجام زینده‌به‌چاڵكردنی ئه‌و رێبازه، یه‌كێ له بیانوه‌كانیشان بۆ ناشرینكردنیان ئه‌وه بوو، گوایه سۆفستاییه‌كان به‌هه‌رمی عه‌قڵیان له رێی وتنه‌وه‌ی وانه‌كانیاندا به پاره ده‌فرۆشن.
به‌دوور نازانرێ ئه‌فلاتون وه‌ك فه‌یله‌سوفێكی سه‌ر به خانه‌واده‌یه‌كی ئورستۆكراتی هه‌ر له هه‌وه‌له‌وه له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووبێت، له‌سه‌ر عه‌ڕشی فه‌لسه‌فه دابنیشێت، بۆهێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه‌ش ده‌بوایه، ته‌خت و تاراجی سۆفستاییه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوشێنێ.
بۆیه ده‌بینین به‌ژه‌هرخواردكرنی سوكرات وه‌ك دواهه‌مین سۆفستایی مه‌یدانی فه‌لسه‌فه له به‌رده‌م ئه‌واندا ته‌خت بوو. ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه به ناشرینكردنی رێبازه سه‌فسه‌ته‌ییه‌كه‌یانه‌وه ده‌ستی پێكردو به مه‌رگی سوكرات كۆتایی پێهات.
سوكرت زیاتر له رێی هه‌ڵسوكه‌وت و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه وه‌ك سۆفستاییه‌ك ده‌ناسرێته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه شتێك نییه بمانگه‌ێنێته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه سوكرات سۆفستایی بووه. سوكرات له نێو خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و كوچه‌و كۆلانه‌كاندا وانه‌كانی ده‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش شێواز و ئامانجێكی سه‌ره‌كی سۆفستاییه‌كان بوو، كه تا دوا هه‌ناسه‌ش پاشه‌كشه‌ی لێنه‌كرد، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌فلاتون زۆر دژی ئه‌وه بوو، پێی وابوو ئه‌مه هۆكارێكه بۆ سووك و بێقیمه‌تكردنی فه‌لسه‌فه، ئه‌گه‌ر دیقه‌تی دواتر بده‌ین، به‌تایبه‌تی دوای ژه‌هرخواردكردنی سوكرات، ده‌بینین ئه‌فلاتون چۆن فه‌لسه‌فه‌ی له كوچه‌و كۆڵانه‌كانی ئه‌سیناوه گواسته‌وه بۆ كۆشكی ئه‌كادیمیا.
ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ی كه به‌سه‌ر باخی ئه‌كادیموس-ی‌دا ده‌ِروانی، هه‌ر به‌م هۆیشه‌وه بوو ناونرا ئه‌كادیمیا.
زۆرن ئه‌وانه‌ی پێان وایه ئه‌قلاتون به په‌یژه‌كانی سوكراتدا سه‌ركه‌وت و گه‌یشت به‌و ناو و ناوبانگه‌ی.
عه‌لی وه‌ردی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه‌ئه‌فلاتون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی سوودی له ناوی سوكرات وه‌رگرتوه ئه‌و ده‌ڵێ:( ره‌نگه ویستبێتی كوژرانی سوكرات بكا به بیانوویه‌ك بۆ له ناوبردنی رێبازی سه‌فسه‌ته‌و دیموكراتی كه زۆر رقی لێیان بوو). له كاتێكدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕی سوكرات بوو له كاتی خۆیدا.
عه‌لی وه‌ردی ڕۆشنای ده‌خاته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان سوكرات و ئه‌فلاتون كه له‌زۆر بیروبۆچونی دیكه‌ی ئه‌واندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. (سوكرات هات فه‌لسه‌فه‌ی له ئاسمانه‌وه هێنایه سه‌رزه‌وی و ده‌ستیكرد به بانگه‌شه بۆ گه‌ڕان به دوای مرۆڤدا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ، له بڕی تێڕامان و وردبوونه‌وه له‌و حه‌قیقه‌ته خه‌یاڵییانه‌ی هیچ سودیكیان نییه بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام “ئه‌فلاتون” جاریكی دیكه فه‌لسه‌فه‌ی گه‌ڕانده‌وه به‌ره‌و ئاسمان و جیهانێكی نوێی دروستكرد كه به‌ناوی خۆیه‌وه ناسراوه”جیهانی نموونه‌ییه‌كان” واش گومان ده‌كرێ ئه‌و بیروبۆچوونه خه‌یاڵییانه‌ی كه داویه‌ته پاڵ “سوكرات” هه‌مووی زاده‌ی خه‌یاڵی خۆی بێ). هه‌ر بۆیه‌شه گومانێكی زۆر هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌فلاتون له‌سه‌ر رێبازی سوكرات بووبێ.
“كونفورد” ده‌ڵێ: ( سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كه “ئه‌فلاتون” فه‌لسه‌فه‌و رێبازه‌كه‌ی خۆی لێوه‌رگرتووه رێیبازی فیساگۆرس بووه) هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پڕۆفیسۆر “زیلر” ده‌ڵێ: ( ئه‌فلاتون “ئه‌كادیمیا” ی دروستكرد له‌سه‌ر شێوه‌ی خوێندنگه‌ی فیساگۆرس كه یه‌كه‌م خوێندنگه بوو له مێژووی مرۆڤدا).
ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ بنه‌ما فیكرییه‌كانی سوكرات یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، سوكرات هاوشێوه‌ی سۆفستاییه‌كان، باوه‌ڕی به‌وه بوو ئه‌وان بچنه نێو خه‌ڵك و وانه‌كانیان بۆ بڵێنه‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه خۆیان دانیشن و خه‌ڵك بێته لایان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌فلاتون كردی و ئه‌كادیمیای دامه‌زراند و له‌م رێگه‌یه‌وه خۆیان له خه‌ڵكی ئاسایی جیاكرده‌وه.
هه‌ر بۆ لێدانی سۆفستاییه‌كان ئه‌فلاتون قسه‌یه‌كی “فیساگۆرس” كه یه‌كه‌م كه‌س بوو وشه‌ی “فه‌لسه‌فه‌ی” به‌كارهێناوه، داوه‌ته پاڵ سوكرات و ده‌ڵێ: (من حه‌كیم و زانا نیم، چونكه ته‌نیا خوا حه‌كیم و زانایه، من ته‌نیا فه‌یله‌سوف-م)
عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێ: (یه‌كێك له گاڵته‌جاڕییه‌كانی زه‌مانه ئه‌وه‌یه، ئه‌فلاتون سوكراتی واده‌خسته پێش چاوی خه‌ڵك كه دوژمنی گه‌وره‌ی رێبازی سه‌فسه‌ته‌یه).
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بۆچوونه‌ی كه سوكرات نه‌ك هه‌ر دژی سۆفستاییه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌وان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوكرات له رابه‌رانی دیكه‌ی سۆفستایی جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه بوو، كه‌سوكرات له هه‌ندێ رووی مه‌زهه‌بییه‌وه ناكۆك بووه له گه‌ڵیان، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به وه‌رگرتنی پاره‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ناكۆكییه‌ی سوكرات به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه دژی سۆفیستاییه‌كان بووبێ، به‌ڵكو سوكرات به داڕێژه‌ری بنه‌ماو به مه‌نهه‌جیكردنی سه‌فسه‌ته داده‌نرێ، به شێوه‌یه‌ك سوكرات له باره‌ی ئه‌خلاقییه‌وه، چه‌شنی سوفستاییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی رێسا ئاكارییه‌كاندا به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه و بانگه‌شه‌ی زاتی بوونی ئه‌خلاقی سووننه‌تیی ره‌تده‌كرده‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه نوسه‌ره “كۆنزه‌ر ڤاتییه‌كان”ی وه‌ك “ئه‌ریستۆفانس” به سوفیستیان داده‌نا. (“ئه‌ریستۆفانس” یه‌كێك بووه له نووسه‌ره‌كانی ده‌قی شانۆی كۆمیدی، كه له سه‌رده‌می سوكراتدا ژیاوه و خاوه‌نی بیری نوێ بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له رێگه‌ی به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانییه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر فه‌یله‌سوفه‌كان و رێبازی سه‌فسه‌ته و له رێگه‌ی توانجه‌كانییه‌وه شعوریانی بریندار كردوه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه “سوكرات”) ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرسیاره سه‌ره‌تاییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق یه‌كه‌مجار له لایه‌ن سوكرات و سوفیسته‌كانه‌وه گه‌ڵاله كرا، له لایه‌كی تره‌وه زۆر له سه‌رچاوه‌كان، نه‌ك سوكرات هه‌ر به سۆفیستایی، داده‌نێن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان به ئیمامی سۆفستایی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پێیان وایه یه‌كێ له‌و بلیمه‌تانه‌ی سه‌فسه‌ته كه مێژوو ناسیویه‌تی “سوكرات”ه.
“شیشڕۆن” به‌م شێوه‌یه وه‌سفی سوكراتی كردوه كه فه‌لسه‌فه‌ی له ئاسمانه‌وه هێنایه خواره‌وه بۆ نێو شار‌و له وێشه‌وه بۆ نێو ماڵه‌كان و كردی به پێویستییه‌كی پێویست بۆ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ژیان و ئه‌خلاق، كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی له گه‌ڵ رێبازی سۆفستاییه‌كاندا دێته‌وه، راسته سوكرات له رووی مه‌زهه‌بییه‌وه ناكۆك بوو له گه‌ڵیان، به‌ڵام له رووی فه‌لسه‌فییه‌وه هیچ ناكۆكییه‌كی له گه‌ڵیان نه‌بوو، به تایبه‌تی له باره‌ی مرۆڤ و ئه‌خلاق و ژیان.
له كتێبی (مێژووی فیكری عه‌ره‌بی” تا رۆژانی ئیبن خه‌لدون”)دا سوكرات “399-470” وه‌ك دواین سه‌فسه‌تایی ئاماژه‌ی بۆكراوه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین “پرۆتاگوراس” وه‌ك یه‌كه‌م سۆفستایی و خاوه‌نی (ئاده‌میزاد پێوه‌ری هه‌موو شتێكه) به هۆی بیرباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه كتێبه‌كانیان سووتاند‌و خۆشی له كاتی هه‌ڵاتندا له ده‌ریادا خنكا، وه‌ك چۆن “سوكرات”یش خاوه‌نی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی په‌رستگای “دلفی” ( ئه‌ی مرۆڤ به خۆت، خۆت بناسه) ی گواسته‌وه بۆ دیدگایه‌كی فه‌لسه‌فی و كردییه رێبازی ژیان، به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی ژه‌هرخوارد كرا‌و بووه یه‌كه‌م قوربانی ئازادی بیروڕا له جیهاندا، واته یه‌كه‌م و دواین سۆفستایی به‌م شێوه‌یه له نێوبران و كۆتایی به‌م رێبازه فه‌لسه‌فییه هێنرا.
خاتوو (فرانسیس هـۆدسۆن برنێت) رۆماننووس و شانۆنووس و چیرۆکنووسێکی ناسراوی ئینگلیزییە. خاوەنی چەندین رۆمان و شانۆی چاپکراو و بڵاوکراوەیە. بە تایبەتیش لە رێی ئەو چیرۆک و رۆمانانەی کە بۆ منداڵان نووسینی، زیاتر ناسرا و ناوبانگی دەکرد و لای منداڵان شیرین و خۆشەویست بوو. منداڵانی ئەمڕۆش چێژ و خۆشییەکی زۆر لە چیرۆکەکانی وەردەگرن.
فرانسیس هۆدسۆن لە (٢٤ی/ نۆڤەمبەر/١٨٤٩) لە شاری مانشستەر لە ئینگلتەرا لە خێزانێکی هەژار و دەستکورت لەدایکبوو.. سێ خوشک و دوو برابوون، فرانسیس منداڵی گەورەی خێزانەکەی بوو. تەمەنی پێنج ساڵان بوو کە باوکی کۆچی دوایی کرد.
هێندەی تر ژیان و گوزەرانیان سسەختربوو.
لەسەر داخوازی مامیان لە ساڵی (١٨٦٥) دا، کۆچیانکرد بۆ ئەمریکا، لە شاری (ئۆکسفێڵ) دا گیرسانەوە. تەمەنی فرانسیس هەژدە ساڵان بوو کە دایکیشیان کۆچی دوایی کرد. خەمی چاودێری و دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی کەوتە ئەستۆی. بە تایبەتیش دوو براکەی کە هێشتا بچووک بوون.
فرانسیس هەر لە منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوە و نووسین بوو، هۆگر و سەرسامی نووسینەکانی (شا‌رلۆت بـرونی) و (نیملی بـرونی) و (هـێلین کیلەر) بوو. دەستپێکی نووسینی، بە نووسینی کورتە چیرۆک بۆ منداڵان دەستی پێ‌کرد. فرانسیس بۆ یەکەمین جار لە ساڵی (١٨٨٦) دا، یەکەمین نووسینی خۆی لە گۆڤاری (گودی) دا بڵاوکردەوە، کە گۆڤارێکی ئەدەبی مانگانە بوو، بە زۆریش ئەو بابەتانەی بڵاودەکردەوە کە ژنـان دەیانووسین. فرانسیس بچووکترین نووسەری ژن بوو کە لەو گۆڤارەدا نووسینەکانی بڵاودەکردەوە. دواتریش بە رێکی و بەبێ دابڕان، لە چەند گۆڤارێکی ئەدەبی تریشدا وەکو (سکرینەر) و (پترسۆن لیدز) کە مانگانە بوون، نووسینی بابەتی هەمەچەشنەی بڵاودەکردەوە. بەو بڕە پارە کەمەی کە لەبری نووسینەکانی لەو گۆڤارانە پێیان دەدا، خوشک و براکانی پێی دەژیان. گەرچی فرانسیس لە نووسینەکانیدا دەیویست وەکو نووسەرێکی ریالیزمی دەرکەوێت، بەڵام لە زۆربەی رۆمانەکان و چیرۆکەکانیدا، رۆمانسییەت و خەیاڵئامێزی زاڵن و رەنگیان داونەتەوە.
فرانسیس هۆدسۆن لە ساڵی (١٨٧٣) دا، لەگەڵ دکتۆر (سوان برنێت) دا لە واشنتۆن هاوسەرگیریان کرد، دوو کوڕیان بوو. لە ساڵی (١٨٩٨) دا، لە یەکتری جیابوونەوە.
لە ساڵی (١٩٠٠) دا، بۆ جاری دووەم لەگەڵ (ستیڤن تاونسەند) دا، کە پیاوێکی بزنسمان بوو، هاوسەرگیریان کرد. لە (١٩٠٢) دا، لەگەڵ ئەمیش جیابۆوە.
لە ساڵی (١٩٠٥) دا، پاسپۆرتی ئەمریکی وەرگرت، بوو بە هاوڵاتییەکی ئەمریکی.
لە ساڵی (١٨٩٠) دا کوڕی یەکەمی (لیـۆنێل) بە نەخۆشی سیل مرد. مردنی کوڕەکەی زۆر کاری دەروونی تێکرد. ماوەیەک چووە جیهانی رووحیانەت و سۆفیگەرییەوە، ئەمەش لە هەندێ لە رۆمانەکانیدا رەنگیان داونەتەوە.
فرانسیس هۆدسۆن کۆمەڵێک رۆمان و دراما و چیرۆکی نووسیون. ئێمە تەنها باس لەو سێ رۆمانەنەی دەکەین کە بۆ منداڵان نووسیونی، پاڵەوانەکانیشیان خودی منداڵانن، سێ رۆمانە بە ناوبانگەکەشی بۆ منداڵان. کراونەتە زنجیرە درامای کارتۆنی تەلەفزیۆنی و بە فیلمی سینەمایی. زۆر بە کورتی و بە چڕی باسی ئەم سێ رۆمانەی دەکەین:
١ـ لە ساڵی (١٨٨٦) دا، رۆمانی (لۆردی بچووک فۆنتلڕۆی)ی چاپکرد و بڵاویکردەوە. زیاتر لە نیو ملیۆن دانە، لەم پەرتووکەی فرۆشرا. کە بۆ ئەو سەردەمە ژمارەیەکی زۆر بوو. ئەم رۆمانەی کرایە زنجیرە درامای کارتۆنی تەلەفزیۆنی، دواتریش کرایە فیلمێکی ئەنیمەیشنی سینەمایی. لە دۆبلاجکراوی عەرەبیدا کراوە بە (کـوڕە باشـەکە).
٢ـ لە ساڵی (١٨٨٨) دا، رۆمانی (سارا کـریو)ی نووسی و بڵاوی کردەوە. لە ساڵی
(١٩٠٥) دا، دووبارە ئەم رۆمانەی دەستکاری کرد و دایڕشتەوە، ناونیشانەکەشی گۆڕی و کردی بە (شـازادە بچـکۆلەکە) ئەم رۆمانەشی کراوە بە زجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی. لە لایەن کۆمپانیایەکی فیلمسازی یابانیش، لە ساڵی (١٩٥٨) دا، کراوە بە فیلمێکی کارتۆنی سینەمایی لەژێر ناوی (سـالی) دا، لەو بڕوایەدام کە زۆربەی منداڵانی جیهان، فیلمی (سالی) یان بینیون. چێژ و خۆشییان لێوەرگرتوون. ناوی راستی پاڵەوانی ئەم چیرۆکە (سارا کریو)ە، کە بە (شازادە بچۆلەکە) ناوبراوە. کچێکە باوکی هیندییە و دایکیشی فەرەنسییە. بەڵام لە سەرچاوە ئینگلیزییەکاندا، باوکیشی بە ئینگیزی ناویان بردوون.. لە کاتێکدا سارا لە ئینگلتەرا دەیخوێند. هیچ کێشەیەکی نەبوو، خۆشەویست و رێزداربوو لای هاوڕێکانی و لای مامۆستاکانی و لای بەڕێوەبەری قوتابخانەکەشی. بەڵام لەپڕێکدا، ژیانی لێتاڵ بوو. هەواڵی کۆچکردنی دوایی باوکی بە گرانەتا لە هیند پێگەیشت.. پارێزەرەکەی باوکی، پێی دەڵێت کە باوکت پێش مردنی مایەپووچی خۆی راگەیاند. سارای تاقانە بێ باوک و بێ دایک دەمێنێتەوە. هيچ بژێوییەکی ژیانی نەما، تووشی هەژاری و نەبوونی بوو. بەڵام گەشبین بوو، بێ هیوا نەبوو، ناچاربوو کە کارەکەری بکات، تا خۆی بژێنێت و درێژە بە خوێندنەکەی بدات.
بەڕێوەبەری قوتابخانەکەشی هیچ بەزەییەکی بە سارا کریو دا ناهات، وەکو کارەکەرێک لە ماڵەکەیدا کار و خزمەتی پێدەکرد. سارا کچێکی باش و دلۆڤـان و رووخۆشبوو، بۆیە رێز و خۆشەویستیی هاوڕێکانی لەدەست نەدا.
دوای ماوەیەکی درێژ هاوڕێیەکی دڵسۆزی باوکی، کە سامانەکەی باوکی وەرگرتبوو. لەبەر ئەوەی ئەم هاوڕییەی باوکی منداڵی نەبوو، سارا کریوی بە کچی خۆی دەزانێ. سامانەکەی باوکی و سامانەکەی خۆشی خستە خزمەتی خۆشگوزەرانیی ساراوە. لێرەوە ژیان و گوزەرانی سارا بۆ باشی و شادی و خۆشگوزەرانی دەگۆڕێ. دەبێتە کچێکی خۆشەویست و رێزدار لە لای هەمووان. لەگەڵ هاوڕێ دلۆڤانەکەی باوکی‌دا دەژین.
سارا کریو (سالی) لە دوو جیهانی جیاوازدا ژیا، جیهانی یەکەم جیهانی خەونەکانی کە لەڕیی خوێندنەوە بە دەستی بهێنێت. جیهانەکەی تریش، ئەو جیهانە دڵڕەقەیە، کە بەزەیی بە هەژار و نەبوودا نایات، دوای ئەوەی کە چی هەبوون بە جارێ هەمووی لە لەدەست دان و بێدەرەتان بوو. بەڵام لەم دۆخە سەختەشدا، هێشتا هاوڕێ دڵسۆزەکانی لەگەڵیـدابوون. سارا هەرەم رووگەش و لێو بە خەندە بوو. کچۆڵەیەکی خۆراگر و هیـوادار بوو. بە کورتی ئەمەیە ناوەڕۆکی چیرۆکی (سارا کریو) یا (شازادە بچکۆلەکە). کە چیرۆکێکی کلاسیکی ئەنیمەیشنی سینەماییە بۆ منداڵان. تا ئەمڕۆش منداڵان بە جۆش و پەرۆشەوە سەیری دەکەن. ئەم فیلمە سینەماییە بۆ بەشێکی زۆری زمانەکانی جیهان دۆبلاج کراوە.
٣ـ فرانسیس لە ساڵی (١٩١١) دا، رۆمانی (باخـچە نهێـنییەکە) ی نووسی. کە کراوە بە فیلمێکی سینەمایی بۆ منداڵان. ئەم رۆمانەی بە شاکارێکی ئەدەبی منداڵان ناسراوە.
پاڵەوانی ئەم چیرۆکەی، کچێکە بە ناوی (مـاری لینۆکس).
باخچە نهێنییەکە باس لە چیرۆکی کچۆڵەیەک دەکات، کە لە دایک و باوکێکی ئینگلیز لە هیند لە دایکبووە. روداوی چیرۆکەکەش پێش جەنگی جیهانیی یەکەمە. کە هیندستان لە لایەن ئینگلتەراوە داگیرکرابوو و بەڕێوە دەبرا. باوکی (ماری) کاربەدەستێکی باڵای ئینگلیزی بوو، لە هیندستان سەرقاڵی بەڕێوەبردن و کاری سەربازی بوو. دایکیشی ئافرەتێکی ئوستوکراتی زۆر جوان بوو. هەر خەریکی گەڕان و چوونە ئاهەنگ بوو. ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردن و چاودێریی ماری، درابوون بە چەند کارەکەرێکی هیندی. دایک و باوکی ناپەرژانە سەر ئەوەی، کە ماری لە ئامێز بگرن و مەستی ناز و خۆشەویستییانی بکەن. ماری تا رادەیەک گۆشەگیر و دەروون نائاسایی بوو.
تەمەنی ماری نۆ ساڵ بوو، لە ماوەیەکی کەمدا باوکی و دایکی و چەند کارەکەرێکیش لەوانەی خزمەتیان دەکرد، بە نەخۆشی کولێرە لە هیندستان کوچی دواییان کرد. ماری بێ دایک و باوک دەگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا. لە خانوویەکی زۆر گەورەدا، لە ماڵی خاڵیدا دەژی، خاڵۆژنیشی دە ساڵ بوو کە کۆچی دوایی کردبوو. خانووەکەی خاڵی زۆر کۆن و گەورەبوو، دروستکردنی دەگەڕایەوە بۆ (٦٠٠) ساڵ، (١٠٠) ژووریشی تێدابوو، کە زۆربەیان کوڵم کرابوون، باخێکی زۆر گەورەی پڕ لە دار و دەوەن و گوڵزاری جوان و سەوزاییش، بە دەوری خانووەکەدا بوون. ماری لەگەڵ چەند کارەکەرێکدا ئاشنا دەبێت بە تایبەتیش لەگەڵ (مارتا) دا، گوێی لە چەند چیرۆکێک دەبێت کە بۆیان گێڕایەوە. لەوانەش ئەو باخچە دەرگا داخراوەی ماڵی خاڵی، کە لە کاتی مردنی خاڵۆژنییەوە، خاڵی دایخستبووە و چاوی بەرایی نادا کە بیکاتەوە. کلیلی قوفڵی دەرگاکەشی لە یەکێک لە ژوورەکاندا شاردبۆوە. رۆژێک ماری بە رێکەوت لە ژوورێکدا، کلیلی باخچە نهێنییەکە دەدۆزێتەوە. دەرگای باخچە نهێنییەکە کە دەکەوتە پشتەوە دەکاتەوە. سەرسام دەبێ و خۆی لە باخچەیەکی سەیر و سەمرەی خەیاڵیدا بینییەوە. لەوەدوا ژیانی ماری دەگۆڕێ، بە خۆشی و گەشی و شادی و بەختەوەری لە کۆشکەکەی خاڵیدا ژیانی بەسەردەبرد. ئەم چیرۆکەش کراوە بە زنجیرە درامایەکی کارتۆنی تەلەفزیۆنی و بە فیلمێکی ئەنیمەیشنی سینەمایی بۆ منداڵان، هەر بە ناوی (باخـچە نهێـنییەکە) وە.
فرانسیس لە ساڵی (١٨٩٣) دا بیروەرییەکانی ژیانی سەردەمی لاوی خۆی بڵاوکردەوە.
فرانسیس هۆدسۆن لە (٢٩ی/ ئوکتۆبەری/١٩٢٤) دا کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی
(رۆسلین) لە نیویۆرک، لە تەنیشت کوڕەکەیەوە نێژرا.
نەرویـج: (٢٢ی/ یولیۆ/ ٢٠١٧)
له ئێستادا ئه‌ده‌بی منداڵان وه‌ك لقێكی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌ده‌ب دا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه . ئه‌وه‌ش كه بۆ منداڵانی كورد كراوه شان به‌شانی ئه‌ده‌بی منداڵانی وڵاتانی دراوسێ هه‌نگاوی ناوه و ده‌ركه‌وتووه .ئه‌ده‌بی منداڵان چونكه جیاوازتره ، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه .هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بۆ منداڵان بنوسن ،پێویسه ئه‌وانیش خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی بن و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت له‌و بواره‌دا.چونكه ته‌نها بوونی به‌هره و توانای نوسینی ئه‌ده‌بی به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ منداڵ بنوسن .دنیای منداڵ دنیایه‌كی تایبه‌ته و زۆر جیاوازه .مه‌رج نییه هه‌ركه‌س له بواری نوسین بۆ گه‌وره دا سه‌ركه‌وتوو بوو بتوانێت بۆ منداڵ بنوسێت و به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنین به‌و نوسینانه‌ی كه بۆ منداڵان نوسراون،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جوان و باش و شایسته بۆ منداڵ ده‌بینین،له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌ڵێكی تر له به‌رهه‌می نه‌شیاو و سه‌پێنراو ده‌بینین كه بۆ منداڵ ناگونجێن و مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ده‌بی منداڵانیان له‌خۆ نه‌گرتووه و ئاراسته‌ی منداڵان كراون.كه لێره‌دا ده‌توانین بیگێڕینه‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك،له‌وانه‌ش نه‌شاره‌زایی نوسه‌ر له ئه‌ده‌بی منداڵان دا و نه‌خوێندنه‌وه‌ی نوسه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بۆ منداڵ و ده‌رباره‌ی منداڵ و ئه‌ده‌بی منداڵان نوسراون. نه‌شاره‌زایی له ده‌رونزانی منداڵ و قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رقۆناغه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.چونكه ته‌نها هه‌ر به‌هره و توانای نوسین به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ منداڵان بنوسین.هه‌روه‌ها نه‌بونی ره‌خنه‌ی جدی و بنیات نه‌رو تایبه‌ت به‌و كاره ئه‌ده‌بییانه‌ی كه بۆ منداڵان ئه‌نجام دراون،هه‌ر له گۆڤار و كتێب و نامیلكه.ئه‌و هه‌مووه هه‌یه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی تایبه‌ت ،یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو، یان ره‌خنه ،كه باش و خراپ له یه‌ك جیا بكاته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت نه‌كراوه.راسته مامۆستای چیرۆك نوس (محمد فریق حسن) له كتێبه‌كه‌ی دا كه له‌م دواییه‌دا كه‌وته به‌رده‌ست خوێنه‌ران(ئه‌وسا و ئێستای چیرۆكی منداڵان)كه پێشتریش هه‌ندێكی له كتێبێكدا كه یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد لقی سلێمانی چاپی كرد بڵاوكردۆته‌وه..كه تیایدا باسی له هه‌وڵی چه‌ند نوسه‌رێك كردووه له بواری چیرۆك نوسین دا و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كردووه.باشه ئه‌مه له بواری چیرۆك دا .ئه‌ی له بواری شیعردا تا ئێستا چی كراوه؟هه‌ندێك جار لێره و له‌وێ ره‌خنه یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌بینرێت به‌ڵام به‌و به‌رفراوانییه نییه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌و هه‌مووه‌ی كه ئێستا ده‌رده‌چن و هه‌ن.وه‌ك هه‌وڵه‌كانی كاك نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د و مامۆستا ڕه‌زا شوان و مامۆستا حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامی و مامۆستا رازاوه رشید صه‌بری و مامۆستا حه‌مه‌صاڵح فه‌رهادی و ناهیده ئه‌حمه‌د و چه‌ند كه‌سانێكی تر ….كه ئه‌ویش زۆر كه‌مه.له‌وه‌شدا نابێت هه‌وڵی كاك( ئه‌مین محمد ) له‌بیر بكرێت كه هه‌ر له‌و كتێبه‌ی یه‌كێتی نوسه‌راندا له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی مامۆستا (محمد فریق حسن) دا ده‌رباره‌ی شیعری منداڵان بڵاوی كردبۆوه،كه به بڕوای من كارێكی به‌سود و هه‌وڵێكی باش بوو له‌و بواره‌دا ،خۆزگه كاك ئه‌مین فراوانتری بكردایه و بیكردایه به‌كتێبێك ،دڵنیام سودی باشی ده‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه شیعر بۆ منداڵان ده‌نوسن یان پێشتریش نوسیویانه.ده‌توانین بڵێین ئه‌و كتێبه‌ی كه یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد لقی سلێمانی چاپی كرد كه پێشتریش وه‌ك كۆڕ پێشكه‌ش كرا له دوو رۆژدا و دوایی بابه‌ته‌كانی كۆڕه‌كان به شێوه‌ی كتێب پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كران.كارێكی زۆر باش بوو وه‌ك سه‌ره‌تا به‌ڵام هه‌وڵی تری له‌و شێوه‌یه‌ی به‌دوادا نه‌هات.له هه‌مان كاتیش‌دا تیراژی كتێبه‌كه كه‌م بوو چونكه له كتێبخانه‌كاندا نابینرێت. هه‌روه‌ها مامۆستای نوسه‌ر حسێن به‌فرین به چه‌ند زنجیره‌یه‌ك له پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ كتێبی( ماڵی باران)ی كاك (ئه‌مین محمد) ی شاعیر كرد ، له‌وانه‌یه‌یه لێره و له‌وێ كاری وای تریش كرابێت به‌ڵام له‌به‌ر به‌ربڵاوی و زۆری بڵاواكراوه‌كان ده‌ستمان نه‌گه‌یشتبێتێ . خۆیشم چه‌ند جارێك ده‌رباره‌ی شیعر و چیرۆك و گۆڤاری منداڵان بابه‌تم بڵاوكردۆته‌وه به‌ڵام هه‌ر وه‌كو پێویست نه‌بوون و به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشتونه‌ته به‌رده‌ست هه‌مووان.بۆیه به پێویستی ده‌زانم له‌به‌ر گرنگی منداڵ و ئه‌ده‌بی منداڵ پێشنیارێك ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌ده‌بی منداڵان خه‌می گه‌وره‌یانه،كه ئێمه ئێستا پێویستیمان به گۆڤارێكی تایبه‌ت به ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه كه پێشتر و ئێستاش به‌به‌رده‌وامی بۆ منداڵان ده‌رچون و ده‌رده‌چن.چونكه باوه‌ڕتان بێت زۆر جار چیرۆك یان شیعر یان بابه‌تێك ده‌بینم كه نوسراوه بۆ منداڵان جا چ له گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا بێت یان له‌و كتێب و نامێلكانه‌ی كه پێشكه‌ش به منداڵان كراون و كه‌س لایان لێ ناكاته‌وه و مایه‌ی سه‌رسوڕمان و تێڕامانن.چونكه منداڵ بنیات نه‌ری كۆمه‌ڵگایه و وه‌ك زانایانی بواری په‌روه‌رده و ده‌رونزانی باسی ده‌كه‌ن ،كه‌سێتی منداڵ له‌سه‌ره‌تای پێنج ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی دا دروست ده‌بێت ..جا چ زانیارییه‌ك بدرێت به منداڵ ئه‌وه وه‌رده‌گرێت ، بۆیه به پێویستی ده‌زانم كه له‌و هه‌مووه باش و خراپ جیابكرێته‌وه،تا خراپه‌كان نه‌بن به ماڵ به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه و دڵنیام وه‌ك له پێشدا باسم كرد هه‌ندێكیان له نه‌شاره‌زایی یانه له‌و ئه‌ده‌به و له روانگه‌ی خۆشه‌ویستییان بۆ منداڵان ئه‌وه‌یان نوسیوه.چونكه ده‌بێ لای هه‌مووان ئه‌و راستییه ئاشكرابێت .من ده‌پرسم كام له‌و گۆڤاره تایبه‌تانه‌ی كه بۆ منداڵان ده‌رده‌چن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه؟یان ده‌رباره‌ی نوسراوه و شه‌ن و كه‌وێكی زانستیانه‌و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ كراوه؟كام گۆڤار هه‌ر لای خۆشیانه‌وه بیبلۆگرافیایه‌كی بۆكراوه بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی ؟وه‌ك ئاگاداربم مامۆستا ئه‌حمه‌د قادر سه‌عید بیبلۆگرافیای بۆ 50یان 60 ژماره‌ی گۆڤاری جگه‌رگۆشه‌كان ئه‌نجامدا وه‌ك كتێبێك كه له‌وانه‌یه هه‌ر لای كه‌سانی نزیك گۆڤاره‌كه هه‌بێت.ئه‌ی بۆ ژماره‌كانی تری؟ به‌شداری كۆڕێكم كرد كه به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی ژماره 100ی گۆڤاری گوڵه‌كانه‌وه سازكرابوو برای نوسه‌ر كاك (خالد عه‌بدول ) باسێكی گۆڤاری(گوڵه‌كان) ی كرد وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌ك ، به‌ڵام وه‌ك بڵاوكردنه‌وه نه‌مبینی كه ئێمه‌ش له‌و كۆڕه‌دا راوبۆچوونی خۆمانمان ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه خسته‌روو ئه‌و كاته.یان ئه‌و كتێب و نامێلكانه‌ی كه ناو به‌ناو ده‌رده‌چن ؟یان ئه‌وانه‌ی كه له زمانه‌كانی تره‌وه ده‌كرێن به كوردی؟چی كراوه؟پێویسته دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی دنیا جوانه‌كه‌ی منداڵ و ئه‌ده‌بی منداڵ لایه‌ك له‌و بواره بكه‌نه‌وه .به‌ڕاستی له ئێستادا زۆر پێویسته.
من وه‌ك شاعیر و نوسه‌ر له بواری ئه‌ده‌بی منداڵان دا له زۆر چاوپێكه‌وتن دا باسی ئه‌وه‌م كردووه ،تا له ۆرك شۆپێك كه له هه‌ولێر یه‌كێتی نوسه‌ران مه‌ڵبه‌ندی گشتی سازی كرد باسم كرد و له دهۆكیش له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئه‌ده‌بی منداڵان دا باسمان كرد .بۆیه لێره‌دا به پێوستی ده‌زانم كه ئه‌و زه‌نگه جارێكی تریش لێبده‌مه‌وه و بڵێم پێویستیمان به گۆڤارێكی تایبه‌ت به ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه و خۆندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه كه پێشكه‌ش به منداڵان ده‌كرێن ،جا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه بێت یان یه‌كێتی نوسه‌ران یان له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی نوسه‌رانی منداڵانی كورد) ه‌وه بێت كه دروست بوو ئه‌مه‌شیان پێشنیاره بۆ دروستبوونی ئه‌نجومه‌نێك له خه‌مخۆران و دڵسۆزان له‌و نوسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیرانه‌ی كه بۆ منداڵانی كورد ده‌نوسن له ئێستادا،یان هه‌ر لایه‌ك كه گرنگی به منداڵ و دنیای منداڵ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵ ده‌دات.من لام سه‌یره كارێكی وا گرنگ و پڕ بایه‌خ پشت گوێ خراوه و وه‌كو پێویست لای لێ ناكرێته‌وه .چونكه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به منداڵ و دوارۆژی منداڵ و كۆمه‌ڵگاشه‌وه هه‌یه،له ئه‌ده‌بی منداڵاندا بوونی ئه‌و گۆڤاره(گۆڤارێك كه گرنگی به خوێندنه‌وه و ڕه‌خنه بدات) گرنگی له‌م خاڵانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
1. هه‌موو بابه‌ته‌كان له‌وێ بڵاوده‌كرێنه‌وه ،به ئاسانی نوسه‌رانی ئه‌و بواره ده‌یگه‌نێ و ده‌یخوێننه‌وه چونكه تایبه‌ته به بواره‌كه‌ی خۆیان .ئه‌وی راستی بێت له ئێستادا كۆمه‌ڵێك گۆڤار له كوردستاندا ده‌رده‌چن ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی به‌سودیش تیایاندا بڵاوبكرێته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان و باسی گۆڤارێك یان كتێبێك یان هه‌رباسێك كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵانه‌وه بێت به گران نوسه‌رانی ئه‌و بواره ده‌یگه‌نێ چونكه هه‌ندێكیان تیراژیان كه‌مه و هه‌ندێكیان ته‌نها له ناوچه‌یه‌كدا بڵاوده‌بنه‌وه و هه‌ندێكیان گرانن.
2. به پێی توانا جیاكردنه‌وه و ناسینی ئه‌و كتێب و نامیلكانه‌ی كه گونجاون و شیاون و له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه بێ كه‌مو كوڕین و ده‌توانرێت بخرێنه به‌رده‌ست منداڵ تا بیانخوێننه‌وه یان بۆیان بخوێنرێنه‌وه.خۆ هه‌ر ره‌نگاوره‌نگی مه‌رج نییه،ئه‌ی ناوه‌رۆك و بابه‌ته‌كانی؟ئه‌ی وێنه‌كانی ناو كتێبه‌كه؟ئه‌مانه زۆر گرنگن بۆ منداڵ چونكه زۆر جار وێنه‌یه‌كی نه‌شیاو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵ دروست ده‌كات.هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیش‌دا ناسینی ئه‌و نوسه‌ر و شاعیرانه‌ی كه توانیویانه بابه‌ته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دروست و دوور له سواوی و دووباره بونه‌وه بگه‌یه‌ننه منداڵان و هه‌میشه له به‌ره‌وپێشچوون دان و هه‌وڵی داهێنان ده‌ده‌ن .
3. به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رهه‌مه‌كانیاندا كه‌موكوڕی هه‌یه و به‌ره‌وپێشیان ده‌بات و رێنیشانده‌ریش ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه تازه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كار بۆ منداڵان بكه‌ن.
4. به‌دیهێنانی ئه‌ده‌بێكی دروست و جوان بۆ منداڵان.
5. به‌رز راگرتنی هه‌وڵ و ماندوو بوونی هه‌موو ئه‌و دڵسۆز و خه‌مخۆرانه‌ی كه له‌و جیهانه جوانه‌ی منداڵاندا كار ده‌كه‌ن و پێدانی گوڕوتینی زیاتر پێیان.
6. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بنچینه بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بۆ جیهانی منداڵان(په‌خش و بڵاوكردنه‌وه) كه كۆمه‌ڵێك شت له‌خۆ بگرێت له‌وانه:
• ده‌سته‌یه‌كی شاره‌زا و كارامه و لێهاتوو له ئه‌ده‌بی منداڵاندا پشت به تواناكانیان ببه‌سترێت و دوور له هه‌موو شتێكی لاوه‌كی.
• ئه‌و ده‌زگایه ببێته جێگه‌ی چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه نوسه‌ران و شاعیرانی كورد ده‌یانه‌وێت پێشكه‌ش به منداڵانی كوردی بكه‌ن.هه‌روه‌ها هه‌وڵی ته‌واو بدرێت كه به‌رهه‌مه‌كان گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی كتێبی منداڵانیان تێدابێت.و كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ئه‌م بوارانه‌شی تێدابێت .چونكه نابێت كه‌موكوڕی تێدابێت كه ده‌كاته ده‌ست منداڵ.به بڕوای ئێمه گۆڤاری منداڵان ده‌بێت ستافێكی هه‌بێت كه ئه‌مانه له خۆ بگرێت.خۆ ئه‌گه‌ر وه‌كو ستافیش نه‌كراو نه‌گونجا ئه‌وا ده‌توانرێت ته‌كلیف له‌و كه‌سانه بكرێت بۆ چاوپێداخشاندنی پێش چاپكردنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
• شاره‌زا له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا.(چیرۆك،هۆنراوه،ئۆپه‌رێت …..)
• شاره‌زا له بواری زمانه‌وانی دا.
• شاره‌زا له بواری زانست و ته‌ندروستی و ژینگه‌دا.
• شاره‌زا له بواری ده‌رونزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا.
• شاره‌زا له بواری هونه‌ری و دیزاین و ره‌نگ و وێنه‌كردن دا.
• شاره‌زا له‌بواری یاسا و مافه‌كانی منداڵاندا.
• شاره‌زا له بواری كلتور و كه‌له‌پوردا.
• شاره‌زا له بواری وه‌رگێڕاندا.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی دروست و هاوئامانج كاربكه‌ن بێگومان به‌رهه‌مێكی باش و به‌سود و شایسته به منداڵ ده‌هێننه به‌رهه‌م .با كه‌میش بێت ،گرنگ نییه ،چونكه هه‌رگیز زۆر و بۆر بۆ ئه‌و بواره ناگونجێت و باش نییه.گرنگ ئه‌وه‌یه به تیراژێكی زۆر بێت و هه‌رزان بێت و به‌ئاسانی بگاته ده‌ستی هه‌موو منداڵێكی كورد له شار و شارۆچكه و لادێكانی كوردستاندا.من ئه‌وه به‌باش نازانم كه كتێبێك یان گۆڤارێك به ژماره زۆر بێت به‌ڵام به تیراژی ده‌رچوون كه‌م بێت.بۆ نمونه من زۆر كتێب یان نامیلكه‌ی منداڵان ده‌بینم تیراژه‌كه‌ی (500) دانه‌یه كه نوسه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌موو منداڵانی كوردی نوسیوه.جا خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راستی بمانه‌وێت خزمه‌ت به منداڵان و ئه‌ده‌بی منداڵان بكه‌ین ئه‌وه له سنوری گه‌ڕه‌كێك ده‌رناچێت چونكه به‌شی منداڵانی دوو قوتابخانه ناكات .بۆیه لای ئێمه به‌رهه‌می باش به تیراژێكی زۆر گرنگتره له‌وه‌ی كه چه‌ند به‌رهه‌مێك بكرێت و به تیراژێكی كه‌م.چونكه ئه‌گه‌ر بێین ئه‌و كتێب و نامیلكانه‌ی كه ته‌نها 500 دانه‌یان لێ چاپكراوه و بۆ منداڵانن پاش ماوه‌یه‌ك نامێنن له كتێبخانه‌كاندا .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان هه‌ر له سنوری شارێك یان شارۆچكه‌یه‌كدان.ئه‌وه‌ی كه گرنگه لێره‌دا باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه زۆر جارنامیلكه‌یه‌ك یان كتێبێكی منداڵان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كه‌وه چاپ ده‌كرێت چونكه تیراژه‌كه‌ی كه‌مه ئه‌و به‌رهه‌مه ون ده‌بێت ،چونكه ده‌زگاكه خۆی به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكدا دابه‌شی ده‌كات و له كتێبخانه‌كانی بازاریشدا نابینرێن و لای نوسه‌ره‌كه‌ش نامێنێت .ئێمه وای به‌باش ده‌زانین كه بابه‌تی منداڵان شیعر ،چیرۆك یان ئۆپه‌رێت یان شانۆگه‌ری یان به‌رهه‌می وه‌رگێڕراو كه‌سانێكی تریش پێش چاپكردن بیبینن ،وه‌ك پێشتر باسمكرد نه‌ك یه‌كسه‌ر نوسه‌ر یان شاعیر یان وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمدا خۆی چاپی بكات و بیخاته به‌رده‌ستی منداڵان .خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ش نه‌بوو واباشه و واپێیست ده‌كات كه له‌كاتی پێدانی ژماره‌ی سپاردن دا به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می منداڵان لیژنه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی باسمكرد پێشتر په‌سه‌ندی بكات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات ئه‌وسا چاپ بكرێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گرنگی و هه‌ستیاری منداڵ و ئه‌ده‌بی منداڵان. ،به‌ڵام بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچون و سه‌ركه‌وتنی زۆرتری پێویستی به ئاوڕی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ئه‌و بواره هه‌یه .به‌هیوای به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ده‌بی منداڵانی كورد له كوردستاندا ئێمه راو بۆچوونی خۆمان خسته روو چاوه‌ڕوانی ئاوڕدانه‌وه‌ی دڵسۆزانی ئه‌و بواره‌ین.
نوسینی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
له‌م كاته‌دا، له ناو خه‌ڵكدا سێ هه‌ڵوێست له‌مه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدا ده‌رده‌كه‌ویت، یه‌كێكان پشت به بۆچون و هه‌ڵوێستی حزبی و هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك ده‌به‌ستێت؛ لایه‌ك به نه‌خێر كه هه‌زار و یه‌ك به‌هانه‌ی بۆده‌هێنێته‌وه و، دووه‌م به به‌ڵێ و ئه‌میش به چه‌ندین بۆچون و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ته‌سك و كارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆی ململانێكان شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و ته‌نها له چاوی حزبه‌وه به‌رگری له به‌لێكه‌ی خۆی ده‌كات، سێیه‌میش ته‌نها له روانگه‌ی دلسۆزی و دوور له هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی حزبی و به دیدێكی دوور بینی باڵاتر له كێشه بچوكه‌كانی رۆژانه و به خوێندنه‌وه‌ی په‌نده‌كانی مێژوو له‌م پرسه ده‌روانێت و ئه‌م به‌شه‌ش یان به نه‌خێر یان به به‌ڵی كه به‌قازانجی گشتیی ده‌زانێت، خۆی یه‌كلاییكردۆته‌وه .
بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وێت قۆناغێكی تر ده‌ست پێده‌كات، جا به پیاده‌كردن یان نه‌كردنی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی . ئه‌گه‌ر شكستیش بهێنێت، به هه‌مان شێوه له لایه‌نه نه‌رێنیه‌كه‌یه‌وه زه‌برێكی مه‌عنه‌وی و نیمچه هه‌ره‌سێك روو له هه‌رێم ده‌كات و زۆرێك له‌و روانینه بۆ هه‌رێم له لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌گۆرێت و سیاسه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما تازه‌یه بنیات ده‌نێن و ده‌توانن هه‌ر شتێكیان بوێت له‌سه‌ر هه‌رێم فه‌رزی بكه‌ن و قۆناغی قورسایی بۆچون و سه‌نگی رۆڵی كورد له مه‌ر كێشه‌كانی ناوچه‌كه گۆرانێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت . له‌و رووه‌وه ده‌بیت بڵێین؛ ئێمه له دووریانێكی ناروونداین و نازانین به پیاده‌كردن یان نه‌كردنی پرۆسه‌كه رێژه‌ی سود و زیانه‌كانی چه‌نده و كامیان له‌دواجارد باشتر ده‌بێت . به‌ڵام زۆر به روونی هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی عیراق و وڵاتانی ده‌روبه‌ر و لایه‌نه نێوخۆییه‌كانی كوردستان و زۆرێك له خه‌ڵكیش به كرداری و عاقڵمه‌ندی و ئاستی بیركردنه‌وه و شیكردنه‌وه و روناكبیری زۆرێك له كاره‌كته‌ره‌كانی خۆشمان بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت .
ئه‌وه‌ی پێویسته بزانرێت، وه‌ك چۆن روو ركدنه پرسه‌كه به كتوپری و له ده‌رئه‌نجامی قه‌یرانه هه‌مه‌جۆره‌كان و نه‌بونی زه‌مینه‌سازی و بۆ ئامانجی حزبی بوو زیاتر نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه كه‌س به قووڵی بیری لێ نه‌كردۆته‌وه و به‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌ی په‌یوه‌ست به دوارۆژی گه‌لی كوردستان، هه‌ڵوێستی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌وه‌ی كه زۆر كه‌س به هۆكاری كه‌سی و حزبی ته‌سكه‌وه خۆی لێی لاده‌دات ئه‌وه‌یه كه ده‌نگدان له پرۆسه‌ی ریفراندۆم له نێوان دوو هه‌ڵوێستدا چرده‌بێته‌وه، كه‌چی خه‌ڵكێك خۆی بێبه‌ری ده‌كات له‌و باره‌وه و ته‌نها له بیرێكی حزبی و كه‌سی ته‌سك و خوێندنه‌وه‌ی وه‌زعه سیاسیه ئابووریه قه‌یراناویه هه‌نوكه‌ییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ پاڵنه‌ری هه‌موو بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كانیه .
ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌م دوو بنه‌مایه به‌ردی بناغه‌ی چۆنێتی ده‌نگدانه له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر دیاری بكه‌ن :
1-ده‌نگدان به به‌لێ؛ ده‌بێته ده‌نگدان به پرۆسه‌یه‌ك كه ئامانجی دووری دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بێت به بونی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتێك كه له حوكمدا گه‌نده‌ڵی سه‌پاندووه و شكستیخواردووه و، به دیاریكردنی سنوری ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌تای هه‌وڵدانێك مه‌یسه‌ر ده‌بێت كه خه‌بات بۆ گۆرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شكستخواردووه ده‌ست پێبكات .
2- ده‌نگدان به نه‌خێر؛ ده‌بێته ده‌نگدان به مانه‌وه له هه‌رێمێك كه تا ماوه به ره‌سمی له‌ژیڕ ده‌ستی ناوه‌ندی عیراقێ‌دا بێت، كه به‌شێكی توركیا وه‌ك موسته‌عمه‌ره‌یك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و، به‌شێكی تری ئێران به ناراسته‌وخۆ حوكمی ده‌كات و هه‌رێمی كوردستانی عیراق له وه‌زعێكدا قه‌تیس ده‌كات وه‌ك له ئێران‌دا كردویه‌تی و كوردستانی له‌ته‌نها پارێزگایه‌ك به ناوی پارێزگای كوردستان كورت كردۆته‌وه .
له‌م پرۆسه‌یه، هه‌ر كه‌سێك ئازاده چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بۆچونه‌دا ده‌كات و باوه‌ر و قه‌ناعه‌تی به كام هه‌ڵوێست هه‌یه و، له‌وێدا كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت . ئه‌مه‌ش رێگه‌ی سێیه‌می تێدا نیه . جا زۆر پێویسته به‌م روحیه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكرێت و دڵسۆزانی دوور له حزبایه‌تی و ده‌رده‌كانی به هیچ خه‌وشێكی فكر و بیروباوه‌ری نابه‌جێ تاوانبار نه‌كرێن .