بۆچی بیر له ده‌وڵه‌ت ده‌كرێته‌وه .. ؟ … سمكۆ محه‌مه‌د
ده‌وڵه‌ت له‌ڕوانگه‌ی تۆماس هۆبزه‌وه …..
بیری سیاسی كۆن به‌و ئاڕاسته‌یه له‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت تێگه‌یشتبوو كه كارێكی سرووشتیه یان ویستێكه خوداوه‌نده‌كان گه‌ره‌كیانه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات، بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی خسته زه‌ینی ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه هێشتا جوگرافیایه‌كیان نه‌بوو بۆ پاراستنی شوناس، دواجار ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌رێگه‌ی تیۆری سیاسیه‌وه به‌رجه‌سته بوو و پاشان بوو به مۆدێلی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه بیروڕایه‌كی تۆماس هۆبز (1588_ 1679 ز) هه‌یه كه به‌ڕه‌هادانانی ویست و حه‌ز و ئاره‌زوو باسی له ده‌وڵه‌ت كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ( شه‌ڕی گشته له‌دژی گشت) كه پێشتر قسه‌مان له‌باره‌یه‌وه كرد، ئه‌و له‌باره‌ی زه‌رووره‌تی بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر شه‌ڕی هه‌موان دژ به‌هه‌موو داده‌مه‌زرێت كه توانای تاكێك به‌توانای عه‌قڵی ئه‌و تاكه‌وه پڕده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه هۆبز مافی سرووشتی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه پاڵ پێوه‌ده‌نێ كه باری سرووشتی جێبهێڵێ و بچێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌ش، یاخود یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕان و به‌ناچار په‌یمان ببه‌ستێت و له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌و تاكه كه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌وێشه‌وه بۆ پاراستنی شوناسی قه‌واره‌كه‌ی، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ریه‌تی له ئه‌ركدا تائه‌و جێگه‌یه كه ده‌سه‌ڵات فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، په‌یڕه‌وی له سیستم بكات، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ ئه‌وه‌ی كه په‌یمانی داوه به‌ده‌سه‌ڵات، ملكه‌چی ئه‌و سیستمه بێت وه‌كو جۆره گواستنه‌وه‌یه‌كی ماف به‌گرێبه‌ستی سیاسیه‌وه، له ئاستی ده‌سته‌بژێری سیاسیش‌دا به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و مه‌به‌سته سیاسیه‌ی كه خه‌باتی بۆ كراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌توانه‌ی كه تاكو سه‌ده‌ی 20 یش خاوه‌نی شوناسی ده‌وڵه‌تی نه‌بوونه.
سه‌ره‌نجام كه ئێمه تیۆره‌كه‌ی تۆماس هۆبزمان وه‌رگرتووه له تیۆره‌كه‌ی خۆیدا باس له‌سێ هۆكاری بنچینه‌یی ده‌كات بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ویش بریتیه له (شه‌ڕی ململانێ و مان و خۆ به‌گه‌وره زانین).
1: ململانێ: تۆماس هۆبز پێی وایه كه مرۆڤ له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه والێده‌كات هه‌میشه شه‌ڕانگێز بێت، تاكو هه‌رچی زیاتر ده‌ستكه‌وتێكی ته‌نها بۆخۆی هه‌بێت، ئه‌وانی دیكه‌ش پاشكۆی ئه‌و گروپه‌بن كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستده‌گرن، له‌حاڵێكدا ململانێ ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا بۆ سڕینه‌وه بووبێت له‌سه‌ر خاك یان سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه وه‌كو شوناس، ململانێكان ئێستا شێوازێكی دیكه‌ن كه له رێگه‌ی ئابوری و سیاسیدایه و بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژموونی سیاسیه به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، ململانێی ئا‌مریكا و روسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌ژموون و پێگه‌ی سیاسی و ئابوری بوو له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كه پێشتر سه‌ر به وڵاتانی به‌ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، به‌رده‌وامبوونی سیناریۆ سیاسیه‌كان و شه‌ڕی بازاڕی نه‌وت و چه‌ك فرۆشتن و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و شه‌ڕی نوێكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی كۆن له‌دژی یه‌كتر، جۆرێكی دیكه‌ی ململانێی سیاسیه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م ململانییه كه ورد ده‌كرێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه و تایه‌فه مه‌زهه‌بییه‌كان، باشتر بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی تێدا ده‌بینرێ، چونكه توندوتیژی فكری ه‌زهه‌بی رێگه نادات نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گروپێكی دیكه‌ی بێ قه‌واره شوناسی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، باشترین نموونه‌ش عێڕاق و پێكهاته سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌كانه به‌رامبه‌ر به كورد.
2: گومان: نه‌بوونی متمانه له‌نێوان ئینسانه‌كاندا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌وه‌همێكدا بێت كه تاكه‌كانی دیكه نه‌توانن هێرشی بكه‌نه سه‌ر و هه‌میشه ئه‌م تاكه هێرش به‌ربێت تاكو تخوبی خۆی بپارێزێ و هه‌یبه‌تی بمێنێ و ببێته خاوه‌ن ناوبانگێكی دیار، ئه‌مه‌ش به‌ده‌وڵه‌ت نه‌بێت ناكرێ، ئه‌م گومانه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێشتر قه‌واره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه بریتی بوون له خێڵ و بنه‌ماڵه و قه‌واره‌ی ئاینی كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوون له‌هێزی جه‌ماوه‌ری و كولتووری جیاواز، ترسه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو كه ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ هه‌ریه‌ك له‌و هێزانه دانه‌نرێت حه‌ره‌می یه‌كتر ده‌به‌زێنن و ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئاژاوه و شه‌ڕ و داگیركاری و به‌تاڵانبردنی سه‌روماڵی یه‌كتر، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار له سه‌رهه‌ڵدانی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا وه‌كو ده‌ستوورێك و دانانی هێزێك بۆ پیاده‌كردنی یاسا بۆ ناوه‌وه و بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌كان، ئیدی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت لێره‌وه گه‌شه‌ی كرد، تاكو بوو به‌تموحێك بۆ نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان و به‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێكخرا، كورد لێردا گومانه‌كه‌ی تۆختر ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی تر كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و شوناسی ده‌وڵه‌تین، بۆیه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ببێت به ده‌وڵه‌ت و زامنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت.
3: خۆ به‌گه‌وره‌زانین: ئه‌م هۆكاره واده‌كات كه هه‌میشه تاك توندوتیژبێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك پوچه‌ڵ بكاته‌وه كه‌له‌ناوبانگی ئه‌و كه‌م نه‌بێته‌وه و گه‌وره‌یی خۆی بپارێزێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه، له‌ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ره‌سه‌ن به زاراوه‌ی كۆمه‌ڵناسی ئه‌وانه‌ی كه بنه‌چه‌یان هه‌یه و مێژوویان بۆخۆیان دروستكردووه، خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن له‌ئه‌وانی تر، بۆ نموونه كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی و چینی و روسی و فه‌رانسه و ئه‌نگڵستان و میسری وه‌كو ده‌وڵه‌تی ره‌سه‌ن، خۆیان له نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كانی تر به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن، له‌ئاستی ده‌وڵه‌تیشدا ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌یه، به‌ڵام دوای دروستبوونی هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری و دوای كۆتایی هاتن به سه‌رده‌می ئیمبراتۆریه‌ته‌كان و پاشانیش شه‌ڕی جهانی یه‌كه‌م و دووهه‌م، ئیدی بیرۆكه‌ی خۆبه‌گه‌وره زانین مانایه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام هێشتا له‌شوێنێكدا به‌های ماوه، بۆ نموونه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نه‌ماوه، به‌ڵام روسیا ئێستاش ئه‌و لوتبه‌رزیه‌ی هه‌ر ماوه و یه‌كێك له‌و هێزه ده‌وڵه‌تیانه‌ی كه ده‌توانێت هاوكێشه بگۆڕێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر خۆی به‌گه‌وره بزانێ، بۆ نمونه له‌دوای بارگرژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش له سوریا كه هێزی سه‌ربازی روسیا ئێستاش له لازقیه‌یه، چوونی نوینه‌ری قه‌ته‌ر بۆ روسیا كه نێردراوی ئا‌مریكا بوون به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و ته‌نازول بۆ ئامریكیه‌كان، روسیه‌كان له‌وه‌ڵامدا گوتوبیان ئێوه كێن هاتوون بۆ نێوانگێڕی و گه‌یاندنی په‌یام، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاغاكانتانا به‌و شێوه‌یه قسه ناكه‌ین، ئاره‌زوومان لێبێت له سه‌ر نه‌خشه‌ی دونیا ده‌تانسڕینه‌وه و بچن به ئاغاكانتان بڵێن نوێنه‌رایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌رجه مایه‌پووچه. ئه‌م لوتبه‌رزی و خۆ به‌گه‌وره زانینه له‌پاشخانه‌وه هاتووه كه‌بڕوای به‌خۆیه‌تی و بڕوای به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌توانێ هاوكێشه بگۆڕێت، كورد بۆیه ئه‌م جۆره لوتبه‌رزییه لاسایی ده‌كاته‌وه، چونكه ده‌زانێ له ئاستێكی بچو‌وكدا ته‌ماشا ده‌كرێت.
بیركردنه‌وه‌ی تاكی رۆشنبیر یان تاكی سه‌ركرده له‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان، یان گروپی ده‌سته‌بژێری سیاسی، یان هاندانی ده‌ره‌كیی بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی یان هه‌رێمایه‌تی، یان وه‌كو نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه كه خه‌ونه‌كانیان وه‌دینه‌هاتووه، به‌ڵام دواجار ده‌وڵه‌ت وه‌كو پێناسه‌یه‌كی نوێ كه جگه له‌وه‌ی شوناسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆكردنه‌وه‌ی كیانه نه‌ته‌وه‌یی و كولتوری و مه‌زهه‌بی و ئاینه‌كانه كه پێكه‌وه له‌جوگرافیایه‌ك ده‌ژین، زه‌روره‌تی دروستبوون و بونیاتنانیشی یان په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گه‌ل هه‌یه یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێژوو هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، ئیدیالێكی تر هه‌یه كه بریتیه له كۆمه‌ڵه ده‌زگایه‌كی سه‌ركوتكه‌ر و سنووری ده‌ستكرد و به‌رژه‌وه‌ندی گروپێك و هیچی تر بۆ نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست كه ئه‌مه له عێراق و توركیا و ئێرانیش هه‌مان ستایلی ژیانی سیاسیه.
“پێشتر ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌كان بوو، بۆیه شوناسی نه‌ته‌وه مه‌رجی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت بوو، به‌ومانایه‌ی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو بوو، لێره‌دا ده‌بێت باسه‌كه ببه‌ینه سه‌ر بوونی گه‌لی خاوه‌ن شوناس له‌مێژوودا وه‌كو عرقیه‌ت، واته نه‌ته‌وه‌ی كۆن، نموونه‌ش بۆ نه‌ته‌وه كۆنه‌كان كه په‌رشوبڵاو بوونه‌ته‌وه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دیكه به‌هۆی نه‌بوونی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی، یان كێشه‌ی یه‌كنه‌بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه و عرقه، وه‌كو كۆچه‌ره‌كانی ئیسپانیا بۆ ئا‌مریكا، عرقه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وروپا دوای دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی شاری مۆدێرن، یان كۆچه‌ره‌كانی ئه‌فه‌ریقا بۆ وڵاتانی سه‌نعه‌تی و هۆكاری نه‌بوونی كار و كێشه‌ی وشكه‌ساڵی و سه‌ركه‌وتكردنیان له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و ئا‌مریكا و هتد، یان كۆریه كۆچه‌ریه‌كان به‌ره‌و ژاپۆن و ئه‌ندۆنوسیا و چین كه‌خه‌ریك بوو شوناسی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن و له‌نێو ره‌گه‌زی ژاپۆن و چین بتوێنه‌وه، به‌ڵام دواجار بوونه‌وه به قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئێستا كوردیش به‌و دۆخه‌دا ده‌ڕوات كه‌خه‌ریك بوو بتوێته‌وه له‌نێو فارس و عه‌ره‌ب و تورك، به‌ڵام هه‌م خۆڕاگری خۆی و هه‌م له‌باربوونی كێشه‌كه‌ی و هه‌م ئاڵوگۆڕی سیستمی دیكتاتۆری له‌لایه‌ن ئا‌مریكا و وڵاتانی سه‌نعه‌تی و زلهێز، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و عه‌ریق و سته‌مدیده‌كان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت و گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی به ئاقارێكی دیكه‌دا كه زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، به‌های سیاسی و به‌رژوه‌ندی زلهێزه‌كان باشتر ده‌پارێزێت، ئیدی ئه‌م تێگه‌یشتنه كارێكی كرد كه‌كێشه و گرێی ده‌روونی كوردی به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت كه‌متر ببێته‌وه كه‌ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه خه‌یاڵ و خه‌ونێكی نه‌ته‌وه‌یه كه له‌سه‌رانسه‌ر دونیا تاك و كۆمه‌ڵی جیاجیای شێوه‌زار و كۆمه‌ڵی دیكه‌ی هه‌یه و خه‌ریكه كۆده‌بنه‌وه به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی كه‌نه‌ته‌وه‌ی وه‌كو كورد و فه‌له‌ستین و تامیله‌كانی سریلانكا وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی لۆكاڵی ته‌ماشاكرابوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه، بڕوایه‌ك هه‌بوو كه‌گوایه چیتر كاتی نه‌ما ببن به‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه ده‌رنه‌چوو”. جاك دونرو دوفابر. الدوله. ترجمه. الدكتور سموحی فوق العاده. مكتبه الفكر الجامعی. بیروت. ل10.
هه‌ڵبه‌ت زۆر بابه‌ت و پێشبینی بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه و بوون و به ده‌وڵه‌تبوون و له‌ناوچوون له‌لایه‌ن بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كانه‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سه‌روه‌ختێك دێت نه‌ته‌وه له‌جیاتی رزگاربون له نه‌هامه‌تیه‌كانی و ژێر ده‌ستی، نامۆ ده‌بێت له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌ته‌وه‌ی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه پێین نامۆییه وه‌كو بوون و مێژوو، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژووه، به‌ڵام حه‌تمیه‌تی سیاسی كه خزمه‌تی سه‌رمایه‌ی نادیار و بازرگانی بۆ كۆمپانیا نادیاره‌كان ده‌كات، له پڕێكدا وه‌كو قارچك نه‌ته‌وه‌ی نوێمان پێده‌ناسێنێ و نه‌ته‌وه‌ی ره‌سه‌نیش ده‌سڕێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی و هاوكاری ناكات.
ئه‌و حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه كه نموونه‌مان بۆ هێنایه‌وه، به‌هۆی گرێی ده‌روونی و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه كه نه‌ته‌وه‌كان بزووتنه‌وه‌ی شۆڕگێڕیان به‌رپاكردووه هاتۆته كایه‌وه، ئه‌مه حاڵه‌تێكی شازبوو له‌دونیا و له‌دوای مه‌جه‌ڕستانی پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئێرلاندا و سكۆتلاندای سه‌ر به به‌ریتانیا به‌رپابوو، تائه‌و راده‌یه‌ی كه‌شه‌ڕی داگیركاریان كرد، هه‌روه‌ك له‌نیشتیمانی به‌ناو عه‌ره‌بی و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ژێر داگیركاری فه‌رانسه و به‌رتانیا و ئیتاڵیا بوون له‌دوای جه‌نگی دووهه‌می جهانی بوو، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بنچینه‌كه‌ی له‌و عرقه‌وه واته كۆنه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتبێت و كارێكی سیاسی باش بێت، بۆیه سه‌ركێشی تێداكراوه و شۆڕشی تێدا به‌رده‌وام بووه و داواكارییه‌ش تاكو درووستبوونی ده‌وڵه‌ته، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها فۆڕمه‌كه به‌وشێوه‌یه خۆی نیشانداوه، به‌ڵكو نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی سیستمی دونیای سه‌رمایه‌دارییه به‌ره‌و په‌رشو بڵاوكردنی گه‌لانه كه‌پێكه‌وه‌ژیاون تائێستا و كردنیانه به‌ده‌وڵه‌ت وه‌كی جوگرافیای سیاسی و ئابوری و شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی داگیركاری و ده‌وڵه‌تی به‌رسێبه‌ر كه له‌رابردوودا هه‌ریه‌ك له‌به‌ریتانیا و فه‌رانسه خاوه‌ندارێتی ئه‌م ستایله‌یان له ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و هۆنكۆنگ و پاكستان و هیندستان و رۆژهه‌ڵات و به‌شێك له‌ئاسیا كردبوو، كه‌چی ئێستا خه‌ریكن ستایلێكی دیكه له‌داگیركاری پۆست مۆدێرن ده‌خوڵقێنن و تاراده‌یه‌ك ئاره‌زووی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كانیشی تێدایه به‌بێ كێشه و به‌ناوی روخانی سیستمه كۆنه‌كان و دامه‌زراندنی سیستمی نوێ، ره‌نگه ئه‌م پێشبینیه بۆ ده‌ركه‌وتنی سیمای ده‌وڵه‌تی نوێ له داهاتوودا، ئه‌م بۆچوونه پێشبینی كراوه بسه‌لمێنێ، له‌ولاشه‌وه پشت له‌و نه‌ته‌وه ره‌سه‌نانه ده‌كه‌ن كه ویستی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه.
له‌ئاستی لۆكاڵیش بریتیه له یه‌كلایی كردنه‌وه و دابڕانی كۆمه‌ڵگه له‌رابردوو و سازكردنی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر دژوارییه‌ك و زه‌مینه‌سازی بۆ جێگیربوونی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی نێوخۆ و پاراستنی ئه‌منی نێوخۆیی كه بریتیه له‌به‌رگریكردن له‌هێرش و دزه‌كردن و تێكدانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی تاك و پاراستنی كو‌لتور و لانیكه‌م دامه‌زراندنی سیستمێكی ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بار بۆ هه‌موو هاوڵاتیان كه چوونیه‌ك بێت. وه‌ختێك ئه‌مانه له‌بار نه‌بوون، كه‌واته ئاسان نییه گه‌یشتن به‌ستراتیژێك كه ده‌وڵه‌ته، هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و ده‌سته‌بژێره‌ی كه پێشڕه‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست ده‌كه‌ن په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ركداری نه‌پارێزێ، یان ئه‌و ویسته عه‌قلانیه له‌ده‌ست بدات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، یان ئاراسته‌یه‌كی دژ به‌گشت كه ده‌توانێ جارێكی تر شه‌ڕی گشت بكات.
گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌نێوان تاك كۆی كۆمه‌ڵگه و سیستمی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵگه، گرێبه‌ستێكه كه به‌بێ باڵانس له‌نێوان وابه‌سته‌بونی تاك و وابه‌سته‌بوونی سیستمی حوكمڕانی كه دادوه‌رییه، نه‌ك هه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو بێ به‌ها ده‌مێنێته‌وه‌و سه‌رناگرێ، له‌وه‌ش گه‌مژانه‌تر به بڕوای سپێنۆزا ئه‌وه‌یه ” ناكرێ تاكێك له‌گه‌ڵ گشت یان كه‌سێك بۆ هه‌میشه داوا له‌كه‌سێك بكات خۆی گرێبدات به گرێبه‌ستێكه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی دیكه‌دا ته‌ماشا بكات ئایا ئه‌و گرێبه‌سته زیانی زیاتره یان نه‌فع، ئه‌مه ئه‌و خاڵه گرینگه‌یه كه‌بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت گرینگی هه‌یه، كه‌واته ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌گشتی ره‌خنه‌یان له‌و عه‌قڵه گرت و تێگه‌یشتوون كه ده‌وڵه‌تی سته‌مكار سوودێكی زۆری هه‌یه، كه‌واته پێویسته بۆ به‌رزترین سنوور كه هه‌ر كه‌سێك رازی بوو به‌بێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، ئیدی ده‌بێ هه‌مووان به‌وردی ئه‌و گرێبه‌سته بپارێزن، چونكه ئه‌وه داوای خۆیانه به‌وشێوه‌یه بمێننه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری له‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بینرا تاك یان هه‌ر كه‌سێك كه گرێبه‌ستێكی قه‌بوڵ كردووه، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه خزمه‌تكردنه‌كه‌ی، ئه‌وا ئیدی ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه به‌بارتاقای پاداشته‌كه‌ی پارێزگاری بكات”. سبینوزا. رساله فی اللاهوت و السیاسه. ت. وتقدیم. د. حسن حنفی. مراجعه. د. فۆاد زكریا. دار الگلیعه. بیروت. ل381.
لێره‌دا سپێنوازا قسه‌له‌سه‌ر شێوازی گرێبه‌ست ده‌كات وه‌كو په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دامه‌زراندن و به‌رده‌وامبوونی ده‌وڵه‌ت و ئیلتیزامی هه‌میشه‌یی تاك، به‌ڵام خاڵی هه‌ره گرینگ ئه‌وه‌یه كه تائێستا ده‌وڵه‌ت ته‌نها بۆ پاراستنی كیان و ده‌سه‌ڵات داوای له‌تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه كردووه كیانه‌كه و قه‌واره سیاسیه‌كه بپارێزن به‌پێی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵاپیه‌تی و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر ئه‌و ئیمتیازاته‌ی به تاكداوه كه‌له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی پێش په‌یمانه‌كه جیاوازی هه‌یه له‌نه‌فع و شێوه‌ی ماف و ئه‌رك، لێره‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت ده‌چێته به‌رده‌م پرسیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، یان ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و عه‌قلانیه‌ت سیستمی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراندووه و خه‌ڵكی ناچاركردووه ئه‌خلاقی و یاسایی كه كیانه‌كه بپارێزێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌ڵك وه‌ربگرێت.
ده‌وڵه‌ت جگه له‌و بونیاده‌ی كه له‌رووی ئابوری و جیۆسیاسی و ستراتیژه‌وه كه ده‌بێ هه‌یبێت، ئاماده‌سازی ده‌وێ له‌رووی به‌شه‌ریه‌وه كه ئایا ئاماده‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یه كه دێنه به‌رده‌م قۆناغه سیاسیه‌كه‌ی، ئایا ده‌توانێ له‌گه‌ڵ گروپی سیاسی كه ژیانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عه‌وام جیاوازه قبوڵ بكرێ؟، ئایا ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه هۆشیاره ئاماده‌یه كه پێشوازی له‌و قۆناغه بكات؟. ئه‌م پرسیارگه‌له بۆ ئه‌و قه‌واره سیاسیانه ده‌كرێ كه‌ده‌وڵه‌ت نین و وه‌كو دیفاكتۆیه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌كرێ، له‌وانه‌ش قوبرس و فه‌له‌ستین و كه‌ته‌لۆنیا و سكۆتله‌ندا و هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیفاكتۆیانه ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌كیان تێدانیه، به‌ڵام ناسنامه‌كه‌یان به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه له‌رووی سیاسیه‌وه ناوبانگی رۆیشتووه و هه‌ر ئه‌مه‌شه ئێستا بیر له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ده‌كرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌و دیفاكتۆیانه‌ی دیكه كه‌ناومان هێنان یه‌ك پارچه‌ن و یه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریانه‌وه‌یه و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر هه‌یه بۆیه كێشه‌كه‌یان ئاسانتر رۆیشتووه وه‌كو ناسنامه و مه‌سه‌له‌ی یه‌كلایی بونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌به‌چه‌ك ئاگر و ئاسن ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نابن و به‌رێگه‌ی ده‌ستوور مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌ریفراندۆمێكدا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرن یان بمێننه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له سكۆتله‌ندا بینیمان، بۆیه له‌هه‌مویان جیاوازتر نه‌ته‌وه‌ی كورده كه‌ته‌نها پارچه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركه‌وتكه‌ر و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی غه‌یره خۆیه‌وه هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دابڕاوبێت لێی له‌روی جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری و هتد. به‌ڵكو زیاتر له‌پارچه‌یه‌ك و زیاتر له‌ده‌وڵه‌ت و هێز و گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه و كێشه‌كه‌ی كردووه به گرێكوێره، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی نائاماده‌گی خه‌ڵكی كورد و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین بۆ ئه‌و گیروگازه سیاسی و ئابوریه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كات، ساز نه‌كراوه. چونكه له‌روی جیۆستراتیژیه‌وه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه چۆن و به‌چ میكانیزمێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كولتوره جیاوازه‌كان و سنووره جیاوازه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان بكات.
بەڵێ هاوڕێ هەژێن، چینی کرێکاران شۆڕشگێڕ نین … زاهیر باهیر
لە مانگی پێشوودا ، مانگی ئاب، وتارێکم لەژیر ناوی ” ئایا کرێکاران چینێکی شؤڕشگێڕن ؟” نوسی . لە ڕۆژی 24/08/2017 هاوڕێ هەژێن بە ڕەخنەیەکی هەمە لایەنەی دووروو درێژ وەڵامی دامەوە. کە لق و پۆپێکی یەکجار زۆری لێکردۆتەوە و ئەسڵی مەبەستەکەی تیادا فەرامۆشکراوە. من هەوڵدەدەم بە چڕوپڕی و بە کورتی سەرنجی خۆم دەربارەی ڕەخنەکەی هاوڕێ هەژێن ، کە زیاتر خۆڕۆشنکردنەوەیە، دەربڕم . هیوادارم کە بتوانم ئەمە بکەم .
پێش ئەوەی بێمە سەر ڕەخنەکەی هاوڕێ هەژێن دەبێت ئەو بنەمایانە دەستنیشان بکەم کە هاوڕێ ڕەخنەکانی لەسەر بنیاتناون ، کە بەڕای من ئەمانەن:
یەکەم : پێناسەکردنی ” کرێکاران و پڕۆلیتاریا” لەو پێناسەیەدا کە ئەو کردویەتی بۆ کرێکاران منیش هاوڕام و پێشم وایە ئەوەی لە وتارەکەی مندا هاتووە کە لێکدانەوەی فەرهەنگی دانشگەی ‘کامبریجە’ بۆ چەمکی کرێاکاران، تەواو نییە، هەروەها پێناسەی مارکسییەکانە کە من تا ڕادەیەکی زۆر لە تەکیدا هاوڕام . کەواتە لیرەدا هاوڕی هەژێن پێناسەیەکی کردووە بۆ کرێکاران و پڕۆلیتریا ، کە من لە زۆربەیا هاوڕام . تەنها جیاوازییەك بۆ من لە نێوانی پڕۆلیتاریا و چینی کرێکارانا دەبینم ئەویش ئەوەیە پڕۆلیتاریا کە من زیاتر وشەی چەوساوان ، کاردار و بێ کار-یسن بۆ دادەنێم، هەر لە دێر زەمانەوە دەگرێتەوە بەڵام کرێکاران هەموو چەوساوان ناگرێتەوە. کەواتە چەوساوان لەتەك دروستبووی کۆمەڵی قوچکەیی و دواتریش کە ئەمە بەرەو کۆمەڵی چینایەتی چووە ، هەبووە تاکو ئەمڕۆ . بەڵام چەمکی کرێکاران بە چەمکە ئاشکراو نوێیەکەی لای هەموو بیرۆدۆزەکان مێژوی ڕەنگە بگەڕیتەوە بۆ کەمتر لە 1000 ساڵێك یا شتێك زیاتر .
دووەم: هاوڕێ هەژێن لە خواست و ویستی خۆیەوە تەماشای چینی کریکاران دەکات ، نەك وەکو ئەوەی کە هەبوون و هەن . هەر ئەمەش هۆکار بووە بەوەی کە هاوڕێ زیاتر ڕەخنەیەکی ئەکادیمیانە نەك واقیعانە و مەیدانانە لە وتارەکەی من بگرێت. کەواتە ئەو نە سەرنجی بەدیقەتی لە وتارەکەم داوە، نە وەکو سەرنجیش تێبینییەکانی خۆی دەربریوە . بەڵگەشم بۆ ئەوەی کەوتم، ئەوەی کە ئەو نوسیسوێتی ڕەخنەیە، نەك بە خوێنەری بسەلمێنێت کە کرێکاران شۆڕشگێڕن گەرچی سەرباسی ڕەخنەکەی سەلماندنی شۆڕشگێڕێتی کرێکارن . هەر بە هۆی ڕەخنە گرتنیشەوە، هەندێك لە بڕگە و نوسینەکانی من شێوێنراون [ دیارە من ناڵێم کە ئەو بە ئەنقەست ئەمەی کردوە بەڵکو بە وردی وتارەکەی منی نەخوێندۆتەوە و هەر لەبەر ئەوەش بڕگەکانی نێو وتارەکەی بە یەکەوە گرێنەداوە] من لە دوایدا بە بەڵگەوە دەگەڕێمەوە سەر ئەو شێواندنە.
دەبێت ئەوەش بڵێم کاتێک کە رەخنەکەیم خۆێندەوە ، توشی تێڕامان و سەرسوڕمانی کردم، چونکە من و هاوڕێ هەژێن بە حوکمی نزیکی فکریی و پەیوەندی پتەومانەوە زۆر جار لێدوان لەسەر زۆر باس دەکەین . هەرگیز هەستم نەکردووە کە من و ئەو سەبارەت بە ڕۆلی کرێکاران ، ناڵێم پێناسەی کرێکاران ، هیچ ناکۆکییەکمان هەبووبێت، هەمیشەش شؤخیمان بە پیرۆزکردنی کرێکار کردووە . پۆستەکانی ئەو لەسەر فەیسبوك شاهیدی قسەکانی منن کە ئەو چۆن ڕۆڵی کرێکارانی بینوە لە کۆمەڵدا، نەك هەر ئەوە بەڵکو ڕۆڵی تاکەکانی کۆمەڵیش بە گشتی . من لێرەدا نامەوێت نموونە بهێنمەوە ئەوە کاری خودیی خوێنەرە گەر گومانی لەم سەرنجانەی من هەبێت، با خۆی بچێت جارێکی دیکە پەیجە تایبەتییەکەی خوەیی هاوڕێ هەژێن و پەیجەکەی ‘ ئازادییخوازان’ یش بەسەرکاتەوە. لە ڕاستیداس من ئێستا نازانم بۆچی هاوڕێ، کرێکارانی لابۆتە شؤڕشگێڕ!! ئەمە بۆ من ئەوەندە نوێیە، کە لە مانگێک کەمترە.
بۆ ئەوەی کە چوارچێوەی سەرنجەکانی من ڕەخنەکانی ئەو بگریتەوە ، ئەوە دەچمە باسەکەوە . هەوڵ دەدەم تەنها لە هەر خاڵێکی ئەو من ئاماژە بە دێڕێك یا چەند دێڕێكی بکەم ، تاکو زیاتر سەری خوێنەری پێوە نەیەشێنم و خۆشم لە درێژدادڕی و ڕێزنەگرتن لە وەخت ، بپارێزم .
هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” ھیچ دوو کەس و ئەندامانی ھیچ خێزانێك و ئەندامانی ھیچ گروپێك و کرێکارانی ھیچ کێڵگە و کارگە و …تد ناتوانن وەك یەك شتەکان ببینن و وەك یەک بیربکەنەوە و وەک یەک ھوشیار بن و وەك یەك ھەموو دیوەکانی پرسێك ببینن………. و ھەر کەس پاگەندەی ئەوە بکات چینی کرێکار ١٠٠% یان ھەموو کرێکاران شۆڕشگێڕن، ئەوا خەریکی پەرجووکردن و جادووکردنە لە کرێکاران. ” باوەڕناکەم کە من شتێکی دیکەم وتیبێت . منیش وتومە چینی کرێکاران وەکو ‘ گشت’ شؤڕشگێڕ نین و هەرگیزیش نەبوون . منیش بۆیە وتومە ئەوانەی کە شؤڕشگێڕبوون کرێکارە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکان بوون ، نەك هەر هەموویان . دیارە من مەبەستم لە شۆڕشگێڕی، نێت و هەوڵ و خەباتی هەڵتەکاندنی سیستەمەکەیە و بنیاتنانی کۆمەڵی ناقوچکەیی و ناچینایەتییە . ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە منیش هەستم بەوەی هاوڕێ کردوەو کە هیچ وەخت کەسەکان لە بیرکردنەوە و قسەو کارکردنیانا وەکو یەك نین ؟ [ من دەتوانم ئەمە بە شێواندنی قسەکانم، ناو بەرم ]
هاوڕێ دەڵێت ” بەڵام ئەگەر بڕیابێت ڕادەی ناڕەزایەتی و مانگرتن و خۆڕێکخستن و چالاکی و بەشداریکردنی چین و توێژەکان لەنێو ڕاپەڕینەکان و پاشکاراییەکانی ڕاپەڕینەکان بەراوردبکەین، ئەوا کرێکاران لە ھەموو چین و توێژەکانی دیکە شۆڕشگێڕترن، شۆڕشگێڕترن نەک لەبەرئەوەی کە مارکس ئاوای دیاریکردووە یان ئێمە خۆمان بە کرێکار دەزانین، نەخێر، لەبەرئەوەی کە گۆڕانی سیستەمی چینایەتی لە ھەموو چین و توێژێکی دیکەی کۆمەڵی چینایەتی، بە قازانجی کرێکارانە، لەبەرئەوەی کە کرێکار بە گوێرەی ھەستیاری پێگەی لەنێو بەرھەمھێنان، ڕاگری چەرخی بەرھەمھێنان و سووڕانی کۆمەڵی چینایەتییە”
ڕاستە ناڕەزایکردن بە هەموو چەشنەکانییەوە یاخیبوونە لە زوڵم زۆر و چەوساندنەوە ،بەلام ئەمە مانای ئەوە نییە کە کرێکاران کە بۆ پولێك زیاتر ناڕەزایی دەکەن، یا دەیانەوێت ئەوەی کە لە دەستیاندایە لە دەستیاندەرنەچێت ، شۆڕشگێڕێتی بێت ، بەو مانایەی کە ئەمان دەیانەوێت کۆمەڵ بەرەو کۆمەڵی سۆشیالیستی بەرن . ئەمانەی کە ئەمان دەیکەن خەباتکردنە ، یاخوبوونە ، هاوکاتیش مەرج نییە هەموو یاخی بونێک شۆڕشگێڕی بێت، جەردە و مافیاکان یاخین و دژی دەوڵەت و یاساکەشین، بەڵام شۆڕشگێڕ نین [ تکایە با خوێنەر وا تێنەگات کە من کرێکاران لەگەڵ مافیادا هاوتادەکەم ] . دوای ئەوە من نازانم هاوڕێ بۆچی ‘ کرێکاران’ لە باقییەکەی دیکەی جیادەکاتەوە کە دەڵێت ‘ لە گۆڕانی سیستەمی چینایەتییدا’ بۆ دەبێت کە زیاتر بە قازنجی کرێکاران بێت تاکو کابرایەکی بێ کار، قوتابی، پەكکەوتە ، خانەنشیکراو؟ [ کرێکار لای من ئەوەیە کە کار دەکات، چونکە ئەو کاتە هێزی بازوی دەفرۆشێت و قازانج لەو ڕێگایەوە بۆ سەرمایەداریی دروستدەکات، بەڵام کە بێ کار دەکەوێت یا خانەنشین دەکرێت، لێرە بە کرێکارێکی پەکککەوتە یا بێ کار ناوترێت کرێکار ، دەکرێت بڵێی کۆنە کرێکارەکە، من ئەمانە ناو دەنێم چەوساوەکانی، بێدەرەتانەکانی ، هەژارەکانی ناو کۆمەڵ کە هاوەڵ و هاودەرد و هاوئامانجی کرێکارانن ]
هاوڕێ دەڵێت” … پرسیارەکە ئاوا بووایە ‘ئایا ھەموو کرێکاران / ئایا ھەر کەس کرێکار بێت شۆڕشگێڕە؟’،..” من ئەو تایتڵەی هاوڕێ بۆ سەروتارەکەم بە گونجاو نازانم ، چونکە وتارەکەی من زۆر شتی دیکەی گرتۆتە خۆی و ویستوشمە وەکو چین باس لە کرێکاران بکەم ، واتە وەکو گشت نەك وەکو ئەفرادەکانی ناو چینی کرێکاران، کە قسەکردن لەسەر تاك و بەشێکیان گرفتێکی زۆر دروستدەکات. .
هەر لەو بڕگەیەدا هاوڕێ دەڵێ ” “. ئەگەر چینی کرێکار و کرێکاران شۆڕشگێڕ نین، ئەدی چین؛ دژەشۆڕش، ھەلپەرست، ھاوبەرژەوەندی چەوسێنەرانی خۆیان و …تد ؟ ” باشە من لە کوێی وتارەکەمدا وتومە کرێکاران دژە شۆڕشن؟ ئەمە شێواندنی نوسینەکەی منە . ناکرێت هاوڕێ هەژێن ئەوە بە من ببڵێت چونکە ئەو من دەناسی کە هەر ڕەش و سپی نابینم. قسەی من لە سەر شۆڕشگێڕێتییە ، من کرێکاران بە دژە شۆڕش نازانم مەرج نییە ئەوەی کە شۆڕشگێڕ نەبێت ئیتر دژە شۆڕش بێت ، توێژاڵێکی زۆر لەو نێوانەدا هەن کە نە شۆڕشگێڕن و نە دژ بە شۆڕشیش. دیسانەوە دەبێت ئەوە بڵێمەوە کە پێناسەی شۆڕش بۆ من شۆڕشی کۆمەڵایەتییە کە کۆمەڵی سۆشیالیستی بەرهەم دەهێنێت .
وەکو لە سەرەتاشدا وتم ، لەتەك هاوڕێ هەژێن-دا دێمەوە کە پێناسەکەی ‘کامبریج’ ناڕاستە . بەڵام لەوەی کە کەسێك بە پارچە کاردەکات ، یا کاری دروستکردن و چاکردنی خانوو دەکات، یا تەنانەت هەر دیکۆرەیشن دەکات، من سەرنجی خۆمم هەیە . لێرەدا ئەو کەسەی کە ئەو کارە دەکات مەرج نییە کە کرێکار بێت چونکە لەو کەسانە زۆرن کە کەسانی دیکە دەگرن بە پارەیەکی کەم و دەیانچەوسێننەوە. کە بەڕای من ئەوانە کرێکار نین ، خاوەن بزنسی بچوکن هەر وەکو چۆن کابرا دوکانێکی هەیە بەڵام یەکێك یا دووانی تر کاری بۆ دەکات ، گەرچی هاوکات خۆشی هەر کاردەکات بەڵام من ئەو بە کرێکار نازانم . خاڵێکی دیکەش لێرەدا هەیە ئەویش بوونی پشکە ‘ سەهم’ لە دووکانێکد، لە شوێنێکی سەر کاردا وەکو لە شۆپی جۆن لویس- بریتانی ( John Lewis ) دا کە دەستمایەکەی ملیار پاوەنە و هەزاران کرێکار و فەرمانبەرریی هەیە بەڵام ، کەسەکانی کە کاری تیادا دەکەن ‘ پشکیان’ هەیە سەرەڕای موچەکەشیان ، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕ ناکەم هیچ جۆرە بڕیارێکی گەورە یا بچوکیان لەدەستدا بێت . ئەمە تۆزێك ئاڵۆزە ، بەڕاستی سەرمایەداریی لە هەموو ڕویەکەوە هەوڵ دەدات کە کەسەکان هەرچی بن گەندەڵیان بکات ، مێشکیان بشواتەوە.
سەرنجی من بۆ گۆڕینی چینی کرێکاران ، ئەوەی کە هاوڕێ باسی دەکات، تا ڕادەیەك یەکە ، پێگەی کرێکاران نەگۆڕاوە و نەبوونەتە بورجوازیی . بەڵام هاوکات لە زۆر لایەنی دیکەوە کرێکاران گۆڕاون ، هەم ژیانیان ، چوونێتی کارکردنیان ، ئامرازەکانی کارکردنیان ، بەشبوونیان بە گوێرەی شارەزایی و تایبەتمەندیی کارەکانیان ، ئەو نەقابانەی کە ئەندامن تیایاندا، شوێنی ژیانیان، هەژموونی میدیا لەسەریان، بایاخدان بە بازاڕییکردنی زۆر، هەروەها بوون بە کۆیلەی بانق و …گەلێکی دیکە کە هەر هەموو ئەمانەش بمانەوێت و نەمانەوێت کارایی خۆیان لەسەر بیرکردنەوە و ئامادەبوونیان بۆ کردنی چالاکییەکی بچوك تا گەورە ، داناوە . هەر کەس بخوازێت کە بزانێت چۆن ئەمانەی سەرەوە کرێکاریان، گۆڕیوە من دەتوانم دەیەها نموونەی بخەمە بەردەست.
هاوڕێ دەڵێت ” ئەگەر کەسێك ھەبێت و ئاوا بیربکاتەوە، کە زۆری ھەژمار شۆڕشگێڕی کەسەکان و چینەکان دیاریدەکات، بەبێ گومان گرفتی بیرکردنەوە و دیتن و خاڵیبوونی پاشخانی زانیاریی ھەیە”
بەدڵنیاییەوە نە من و نە ئەنارکیستانی دیکەش ئاوا بیرناکەنەوە ، چونکە لە کایەی شؤڕشدا ژمارە بڕیار نادات بەڵام ڕەنگە سەرەنجام دیاریبکات، بۆ نموونە ئەگەر شۆڕش شۆڕشی بە تەنها کەمایەتییەکی کۆمەڵ بێت، بۆ نموونە با بڵێین تەنها کرێکارانی پیشەسازیی ، ئەوە نەك هەر شۆڕشەکە ناتەواوە بەڵکو بەری شۆڕشەکەش هەر بۆ کەمایەتییەکە دەمێنیتەوە و گۆڕانکاریی بنەڕەتی و جددی ناکرێت.
لە لاپەڕەیەکی دیکەدا هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” کرێکاران چینێکی یەکگرتوو نین؟ ئایا ھیچ چینێک تەنانەت بۆرجوازیش ھیچ کات یەکگرتوو بووە، تاکو کرێکاران یەکگرتوو بن؟ ئایا مامۆستایان، فەرمانبەران، جوتیاران، خانەنیشینان، خوێندکاران، دوکانداران، دەڵاڵان، سەربازان، سیخوڕان، …”
باسەکەی من لەسەر کرێکارانە ، نەك بورجوازی ، هاوکاتیش ئەوە دەڵێم کە سەرکەوتن لە یەککەوتن و یەکگرتندایە . دڵنیام لەوەی کە هاوڕێ هاوڕامە لەمەدا. دوای ئەوەش ، بورجوزازی و کرێکار پەرستەکان و ناحەزانی ئەنارکیزم هەرچی دەڵێن، ئازادن ، بەڵام واقیع پێجەوانەی ئەوان قسەی کردوە لە ڕابوردووش و لە ئێستاشدا.
” من ھەرگیز لەتەك ئەوە یەکناگرمەوە، کە کرێکاران کەمینەیەکی ناکار بن، ھەر ئاوا لە چین و توێژە پڕۆلیتێرەکانی دیکە نایەکگرتووتر و بێدەنگتر و ملکەچتر نین.” بەداخەوە ئەمە حەقیقەتەکەیە و واقیعیش تا ئێستا هەر ئەوەی پیشانداوەو بورجوازی لەمان یەکگرتووترن ، ئەی ئەگەر وانییە دەوڵەت بۆ لە خزمەتی کۆمپانیاکاندایە ، من بە دەیەها نموونەت بۆ دەهێنمەوە کە بورجوازی لە بریتانیادا زۆر یەکگرتووترن تاکو کرێکاران ، هەڵبەتە ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە و شێوەی تایبەتی کارکردن لەسەر یەکگرتنی نێو خۆیان هەیە.
ئەوە دەسەلمێنم کە کرێکاران و ڕۆڵیان لە ئەرجەنتینا زۆر زیاتر و بەبایەختر بوو تاکو یۆنان و زۆرێك لە شوێنەکانی دیکە ، گەرچی لە ئەرجەننتیناش کرێکارە سۆشیالیستەکان و چەپەکانی ناو حیزبەکان و ئەنارکیستەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو . هەرچی یۆنان بوو ڕۆڵی چەپ کاریگەر بوو ، ئەو بارودۆخەی لە یۆنانا خولقابو لە ڕوی خراپییەوە ، کەلە کاتێکدا بزوتنەوەی ئەنارکیستەکان و سۆشیالیستەکان زۆر بەهێز بوون، گەر لە هەر وڵاتێکی ڕۆژاوی دیکە بوایە جگە لە وڵاتانی پیشەسازییە گەشەکردووەکان ، شؤڕش بەرپا دەبوو بەڵام چەندێك دەوامی دەکرد ئەوە دەکەوتە سەر هاریکاریی نێونەتەوەیی. بەلام بەداخەوە کە لە یۆنانا گەورەترین تێشکانی بەدەستهێنا .
لە خاڵێکی دیکەدا هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” بۆ من وەک خوێنەر نازانم پەیوەندی “دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا” وەك دروشمی چەپ و وردەبۆرجوازی چ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکار و سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و نەبوونی چینی کرێکار” ھەیە؟”
هاوڕێ گیان من وتارەکەم پەیووەستکردۆتەوە بە چەمکەکەی مارکسەوە بۆ شۆڕش کە لە کاتێکدا ئەو ‘ دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتایا’ بەو ئامرازە دەزانێت کە بەرەو کۆمەلی سۆشیالیستیمان دەبات، ئەو چینی کرێکاران تا ئەو ڕادەیە بە شۆڕشگێڕ دەزانێت کە ڕژێمیان پێدەگۆڕێت و دەوڵەتێکی پڕۆلیتاریان، پێ دادەمەزرێنێ . بەڵام من وتومە ئەوە هەرگیز پلانی چینی کرێکاران نییە و ناشبێت. دیارە ناڕوونی ئەو خاڵە لە کاتێکدا دەردەکەوێت کە خۆێنەر تەواوی وتارەکەم بەیەکەوە گرێنەداتەوە و بە پارچە پارچەیی بیبینێت.
” ؟ چۆن بەبێ گوێدانە پاشخانی چینایەتی بەشداری تێکۆشان دەبین، ھاندەرەکان چین، بێجگە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر پێگە و پاشخانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیمان؟”
پرسیارەکەی هاوڕێ هەژێن دروستە گەر هەر هەموو کەسێك بە کرێکار بزانین بەڵام لای من هێشتا خەڵکی لە کۆمەڵدا دەکرێن بە سێ چینەوە کرێکاران ، پڕۆلیتار ، چینی ناوەڕاست کە پڕۆفیشناڵەکانن ، چینی باڵادەست و دەستەبژێر . دوای ئەوەش گەر شۆڕش بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی بزانین کە هەرە زۆرینەی خەڵکی بەشداریدەکات و بە قازانجی هەموان دەگەڕێتەوە ، ئەوە تەنانەت کەسانێیك کە پێگەی چینی کرێکارانیشیان ، نییە بەشدارن لە هەنگاوە شۆڕشگێڕییەکانا.
هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” بەبۆچوونی من، ھەم گوتەکە [ مەبەستی گوتەکەی مارکسە- زاهیر] ڕاستە و ھەم ئەنجامگیرییەکەشی. چونکە کرێکاران وەك خوارترین چینی کۆمەڵ و سەختی ڕۆڵ و گرنگی ڕۆڵی چینایەتییان دەبنە شۆڕشگێڕ و زیاتر لە ھەموو چین و توێژێکی دیکە خوازیاری گۆڕانی ئاوا سیستەمێك دەبن”
لیکدانەوەی من بۆ چەمەکەی مارکس ئاوایە کە نوسیومە ، ئەو سەرنجامگیرییەشم لە واقیعدا کردوە ، کە کرێکاران لە هەوڵی باشکرنی ژیانی خۆیانان، نەك گۆڕینی سیستەمەکە بەو سیستەمەی کە من و تۆ دەمانەوێت. دوای ئەوە وەکو باسم کردوە کرێکاران زۆر باشتر دەژین لە بێکاران ، لە خانەنشینکراوان لە قوتابییان [ دیارە ئەمانە من هیچیان بە کرێکار دانانێم بەلام بە پرۆلیتاریا، کە چەوساوە و بێدەرەتان و هەژارن ] ئا لەم بارەدا باری ژیانی کرێکاران لەمانەی کە من ناونوسم کردووە خراپتر نییە ، هەر لەبەر ئەمەشە کە من کرێکاران لە قوتابیان و ئەوانی دیکە بە شۆڕشگێڕتر نازانم، هەر بۆیەش من چەمکەکەی مارکس لەگەڵ خۆیدا بە ناکۆك دەبینم . سەرەڕای ئەمانەش تۆ ئەوەت لەبرکردووە کە تەنها بارودۆخی خراپی ژیان نابێتە خولقاندنی نە شۆڕش و نە شۆڕشگێڕێتیش گەر هۆشمەندی لەگەڵدا نەبێت. گەر وابوایە لە گەلێك وڵات‌دا دەمێك بوو شۆڕش کرابوو.
” من ئاوا لە دێری یەکەمی ئەو پەڕەگرافە تێدەگەم، کە ‘ تێکۆشانی ئابووریی ھیچ نییە و نیگەتیڤە’، ‘کۆششی ڕامیاریی و تێکۆشان بۆ دەسەڵاتی ڕامیاریی پۆزەتیڤە’. دیسان ‘تێکۆشانی سەندیکا نیگەتیڤە’ و ‘ئەگەر لە شانی پارتییە ڕامیارییەکان بووایێن، شۆڕشگێڕ دەبوون’ . ‘ کرێکاران بە قسەی مارکس دەکەن، لەبەرئەوە خەریکی سەندیکان'”
هاوڕێ هەژێنن غەدرێکی یەکجار زۆرم لێدەکات چونکە ئەمە شێواندنی مەبەستەکە و نوسینەکەی منە ، من لە کوێدا وتومە کە ئەوانە هیچ نین؟ ، ئەی باشە گەر هیچ نین لای من، بۆچی من هاریکاریی و هاوکاری ئەو لایەنانە دەکەم کە بۆ پولێك زیاتر ناڕەزایی دەکەن ؟ یاخود هی ئەوانە دەکەم کە غەدریان لێدەکرێت؟ من لەکوێدا وتومە کە دەسەڵاتی ڕامیاریی پۆزەتیفە ؟ گەر خوێنەر بییەوێت مەبەستەکەم پێچەوانە بکاتەوە ئەوە زۆر لەوە زیاتریش دەتوانێت بکات کە تۆ دەیڵێیت . هەموو کەس دەتوانێت شتێك لە وتاری کەسێکی دیکەدا دەربێنی و بە ئارەزوی خۆی بە لاڕێدا بیبات و بە خواستی خۆی قسەی لەسەر بکات . من هەر ئەوەی پێشتر دەڵێمەوە کە وەڵامەکان لای من ڕەش و سپی نین ، تاکو ئەوەی کە کرێکاران دەیکات بخرێنە خانەی نێگەتیڤییەوە ، بەڵام زۆربەیان ئامانجیان لابردنی سیستەمەکە نییە کە من وتۆ دەمانەوێت.
دیارە لە هەندێك حاڵەتیشدا موچە و باری دارایی ناکرێتە پێوانەی شۆڕشگێڕێتی و ناشؤڕشگێڕێتی. ئا لێرەدا هەموومان نمونەی یەکجار زۆرمان لەبەردەستدایە هاوکاتیش ئەگەر دەنگدان بۆ پارتە چەپەکان و کۆمۆنیستەکان کە تا ڕادەیەک کرێکاران و نقابەکان بە خۆیان و نوێنەری خۆیانیان، دەزانن ، هەنگاوێکی پێشکەوتوانەو شۆڕشگێرانە بێت ، بەڵام کە نایەنە سەر حوکم لەبەئەوەیە دەنگی تەواوی کرێکاران و پڕۆلیاتاریای وڵات ناهێنن، ئیدی بە هەر هۆکارێك بێت، بەڵام دڵنیام هۆکارەکەی ئەوە نییە کە کرێکاران، سیستەمی کرێگرتەیی ڕەتدەکەنەوە ، بەڵام دەبینن کە ئەم حیزبانە پێچەوانەکەی دەکەن.
هاوڕی هەژێن پرسیار دەکات و دەڵێت ” ئایا دادپەروانەیە کرێکارێکی کورەخانە یان پۆڵاسازی و بارکردن ڕۆژانە ھەشت سات کار و چەند سات ھاتووچۆی کار و سووکایەتی خاوەنکار و سەرکاریگەر…تد ھێندەی بیمەی بێ‌کاری یان بیمەی کۆمەڵایەتی و دەرمانی و خانەنشینییەکەی من وەربگرێت، کە بەیانی تاکو ئێوارە لەنێو فەیسبووک خەریکی وڕێنەکردنم؟”
ئێ باشە من لە کوێدا وتومە ئەوە دادپەروەریانەیە؟ نیشانەی پرسیارکردنەکەی ئەو وا دەگەیەنێت کە من ئاوام وتبێت. قسەی منیش هەر ئەوەیە ئەوەی گەر پێگەی ئابوریی باشتر بێت ، گۆڕینی ئەو بارودۆخە بۆ ئەو کەمتر واقیعیانە ترە تاکو بێ کارێك ، قوتابییەك، پەککەوتەیەك یا خود خۆت وتەنی کەسێکی سەر فەیسبوکی وەکو تۆ ….
هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” بە بۆچوونی من، ئەگەر لێنینیستێك یان ئەندامی پارتییەکی چەپ بیگوتایە ” گەر داخوازییەکانیان لە داخوازی ئابوورییانەوە بچیتە قاڵبی داخوازیی سیاسیانە.” ھیچ شاییشتەی لۆمە نەدەبوو، بەڵام بۆ کەسێك کە ھەردەم خەریکبێت خۆی لەو ئاراستەیە جیاواز نیشانبدات، ئیدی ناکرێت کەمگرتنی تێکۆشانی ئابووریی و بەرزنرخاندنی “تێکۆسانی ڕامیاریی”
ئەمەی کە هاوڕێ هەژێن دەیڵێت هەڵگێڕانەوەی قسەکانی منە ، من گەر ئەو نەناسم دەکەومە گومانەوە لە هۆکارەکەی. هەر لەبەر ئەوە دەڵیم کە بە دیقەت وتارەکەمی نەخوێندۆتەوە یا هەر دەوەن بەئشکردنە. من ڕام وایە کە هەمو ناڕەزاییەكی ئابوریانە ، لەسەر کێشەی خانوبەر ، کێشەکانی قوتابییان ، هاریکاری پەنابەران و کۆچبەران و هەموو جۆرە کەمپەینێکی دیکە لە پێناوی باشکرنی ژیانی گروپێکدا ، گەر ‘ بە سیاسی نەکرێت’ دەچێتە خانەی کاری کۆمەڵە خێرخوازییەکانەوە ، چونکە تۆ پەیامێکت نابێت جگە لە چاککردنی حاڵی ئەوان نەبێت بێ ئەوەی پەیامی ئەوە بدەیت کە دەبێت ئەو کێشەیە ببەسترێتەوە بە سیستەمەکەوە ، ڕەگو ڕیشەکەی بگریت . گەر وا کێشەکە نەبینیت و مامەڵەی لەگەڵدا نەکەیت بەڕای من ئەوە لە قازانجی سیستەمەکە دەگەڕیتەوە . من لە وتارێکمدا کە بە ئینگلیزی نوسیم ، پەنجەم بۆ ئەمە ڕاکێشا ، گەلێك کۆمێنتی باشم بۆ هات و گەلێکیش لێدوانم بە ئیمەیل لەتەك هاوڕێیانی ئینگلیزی زماندا کرد . داخوازی ئابوریانە گەر نەکرێتە داخوازی سیاسیانە ، ئەوە لە سنورێکی تایبەت تێپەڕناکات و ئەو پرسە هەر لەوێدا لەبار دەچیت چونکە کرێکاران یا هەر کەرتێکی دیکە لە هەوڵی خۆڕێکخستنا نابن ، تاکو بەرگریی باشتر بکەن لە هێڕشی ئایندە. [ بە سیاسی‌کردنی کێشەیەك یا بەستنەوەی بە سیاسەتەوە مانای داخوازیکردنی دەسەڵات نییە.]
” توخمە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکانی نێو کرێکاران کێ بوون، مەگەر کرێکار نەبوون؟” ئەوانە کرێکارە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکانن . ئایا خوێنەرێك هەیە کە بگاتە ئەو قەناعەتەی کە من باس لە بورجوازی بکەم. سەرنجی هاوڕێیانە ئەوە بوو گەر ناڕۆشنییەك لەو بڕگەیەدا هەبوایە، دەبوایە ئەو کە من دەناسێت و دەزانێت ڕام چۆنە ، لە ڕەخنەکەیدا بینوسیایە ” گەر چی من دەزانم کە ڕای زاهیر ئاوا نییە بەڵام بۆ خوێنەر ناڕۆشنە” . لەمە ڕۆشنتر چییە کە من نوسیومە ” توخمە … نێو کرێکارەکان ” باشە ئەمە ئەوە ناگرێتەوە کە ئەو توخمانە خۆیان کرێکارن ، نە شتێکی دیکەن . وەکو پێشتریش وتم هەر کەس ئەو پرسیارەی بکردایە دەبوایە هاوڕێ نەیکردایە چونکە ئەو ڕای من دەزانێت هەم کوردییەکەشی زۆر لەوەی من باشترە.
” بەدوا داچوونی شۆڕش بوون و سۆشیالیزم زادەی بزووتنەوەی کرێکارییە نەك کەلەسەری ڕۆشنبیرانی وردەبۆرجواز… ئەگەر ئێستاش سەڕەرای ھەموو شکستەکان و نائومیدییەکان، لە دەرەوەی…”
بۆچوونی من لەسەر ئەوەی سەرەوەی هاوڕێ جیاوازە من دەقاو دەق ئەوە بە ڕای مارکسیانە دەزانم [ من دڵنیام کە هاوڕێ هەژێن مارکسیانە ناڕوانێت ، بۆیە ئەو بڕگەیەی ڕونکردنەوەی دەوێت] . من وای دەبینم کە شۆڕش بوون و سۆشیالیزم زادەی بزوتنەوەی بەشەرییەتە لەو کاتەوەی کە کۆمەڵی هیراشی و دواتریش کە گەشەی کرد بۆ کۆمەڵی چینایەتی، نەك کرێکاران.
کێشەی من لەگەڵ مارکس و مارکسییەکانا ئەوەیە کە ئەوان شۆڕشی سۆشیالیستی بە کرێکارانەوە و بە تایبەتیش کرێکارانی پیشەسازییەوە دەبەستنەوە چونکە ئەوە تیورە ئابورییەکەی مارکسە و هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان کرد تاکو بیسەلمێنێ : شۆڕشی سۆشیالیستی هەر دەبێت لە سەر دەستی کرێکارانا بێت، بۆ ئەمەش دەبێت وڵات پیشەسازیی بکرێت، پڕۆلیتاریا زیاتر بێت ، تەکەنەلۆجیا پێشتربکەوێت ، دونیا بە عەولەمە بکرێت و لەم شتانە. من لەم بارەیەوە لە کۆتایی وتارەکەم و لە وتارەکانی تریشما چ بە کوردی و چ بە ئینگلیزی زۆرم لەم بارەوە نوسیوە ، گەر کەسانێ دەیانەوێت بزانن بۆ من لەگەڵ ئەو برگەیەدا نیم بابێن تەنها دوا دوو بڕگەی کۆتایی وتارەکەم ” ئایا چینی کرێکاران شؤڕشگێڕن؟” بخوێننەوە ، ئەو کات هۆکارەکانی من دەزانن . لیرەدا تەنها ئەوە دەڵێم ئەوەی مارکس بۆ گەیشتن بە کۆمەڵی سۆشیالیستی وەهمە، بەڵام وەهمەکەی مارکس لە لایەن سەرمایەدارییەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە هاوکاری بەلشەفی و پارتە کۆمۆنیستیەکانی تری دونیا کرا بە واقیع .
هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” لێرەدا ھەم ھەست بە ستەمکردن لە کاڕڵ مارکس بەوەی ھەموو خەتاکان بخرێنە سەرشانی ئەو و ھەم ستەمکردن لە خودی کرێکارانی کۆمونیست دەبینم. تاکو..”
ئەوەی کە من نوسیومە ستەمکردن لە مارکس، نییە ، من هەموو نەهامەتی چەرخی ڕابوردومان سەبارەت بە بزوتنەوەی کرێکاران و سۆشیالیستی دەگەڕینمەوە بۆ لینین و حیزبی بەلشەفی وە لینین، هاوکاتیش تیورەکانی لینین لە هەموو بوارەکانیا بە کارل مارکسەوە گرێدەدەمەوە . لینین شتێکیی نەکردوە بەدەر بێت لە روانگەی مارکس . من هەوڵدەدەم کاتێک کە قسە لەسەر پرسەکان بکەم بیانگێڕمەوە بۆ ڕەگوڕیشەیان . کەواتە لای من ئەسڵی سەرچاوەکە مارکسە ، دوای ئەوەش ئەوەندەی مارکس ناسراوە و فکر و تیورەکانی ئەو کارایی خۆی داناوە و دایدەنێت لەسەر سۆشیالیست و چەپ و هەندێکیش لە ئەنارکیستەکان ، ئەوەندە بیردۆزەکانی دیکە کە هاوڕێ هەژێن ناونوسی کردون دایان نەناوە . بۆ کەسێکی وەکو هاوڕێ هەژێن کە نزیکە لە منەوە پێشموایە سەرجەمی پۆست و وتارەکانم ڕەنگە بخوێنیتەوە ، دەبوایە لە مەبەستی من باشتر بگەیشتایە و لەو پرسیار و برگەیە، خۆی بپارستایە.
کاتێکیش کە قسە لەسەر هەر یەک لەو بیردۆزانە دەکەین ، مەسەلە سەرکۆنەکردن و تەشقەلەکردن نییە پێیان ،بەڵکو پشکنینی واقیعە کە ئایا ئەو شتانە بە عەمەلی ڕوویداوە یا هەر لە منداڵانی خۆیاندا لەبارچوون ، بەڕای من تیورەکەی مارکس کاتی خۆشی تیورێکی نەزۆك بوە ،دەنا بە درێژایی 160ساڵ بەرێکی دەدا.
” گۆڕانکارییەکان چی بوون، خۆیی و پووکانەوە و ملکەچبوون و سوپاسگوزاری کۆیلەوارانە بۆ سیستەمی سەرمایەداری، یان گۆڕانکارییەکان بابەتی بوون و بزووتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستی بە ھەموو شێوەیەك تیرۆرکراوە؟ ھەموومان گۆڕانکارییە بابەتییەکان دەبینین، بەڵام ھەموومان ھۆکارەکان نابینین و ناکرێت بەبێ خوێندنەوە و دەستنیشانکردنی (خۆییبوون یان بابەتیبوون)ی ھۆکارەکان”
من لێرەدا هاوڕێ هەژێن بە ناکۆك دەزانم لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر لەهەمان ڕەخنەدا وتی، هەروەها لە زۆرێک لە پۆسەتەکانیشیا، کە لەو بوارەدا دەدوێن . لێرەدا باس لە تییرۆرکردنی بزوتنەوەکە دەکات. باشە ئەگەر تیرۆرکرابن لە لایەن کێوە و بە بەکارهێنانی چەکی کێ تیرۆر کراوەن؟ لای من ئەوە ڕاستییە کە ئەوەندەی لە لایەن چەپەکان و کۆمۆنیستەکانەوە تیرۆرکراون ئەوەندە لەلایەن سسەرمایەداریەوە، نەکراون . لە لایەکی دیکەشەوە هاوڕێ هەژێن لە هەندێك لە پۆستەکانی سەر فەیسبوکیدا ئەو، خەڵک ، خۆمان ، لۆمە دەکات کە بوینەتە هەموو شتێك ، تەنانەت بە سیخوڕیش بۆ پاراستنی ئەم سیستەمە.
” بەڵام شکانەوەی جەنگ و کوژرانی خەڵك بە قازانجی کرێکاران، ناتوانم بڕوابکەم، چونکە ئەوانەش دەکوژرێن یان خودی کرێکارانن، یان منداڵانی کرێکاران و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوانن. خۆ بڕواناکەم قوربانیانی جەنگ سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و منداڵانی ئەوان بن، تاکو کرێکاران پڕشکی ئاگری جەنگیان بەرنەکەوێت و بە ق….”
لێرەدا واهەست دەکەم کە بۆ چەندینجارە ڕاو وتارەکەی من شێوێنراوە . چونکە من نەم وتووە کە ئەو جەنگانە لە قازانجی کرێکارانە ، بەڵکو پێچەوانەکەیم وتووە، دوای ئەوەش من نەم وتوە کە کرێکاران بە ئەنقەست دەچنە جەنگەەوە دژ بە کرێکارانی وڵاتەکانی دیکە. من وتومە کە پێگەی چینایەتی و کۆمەڵایەتی کریکاران سیسیتەمەکە بەهێزتر دەکات ، ئەوە کرێکارانن کە قازانج و سەرمایە زیاتر دەکەن ، چەك و تەقەمەنی دروست دەکەن . کەواتە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کرێکاران پارێزگاریی سیستەمەکە دەکەن . 8 تاکە ساڵ جەنگی نێوانی عیراق و ئێران بەردەوام بوو لەم وڵاتەی بر یتانیادا ڕۆژێك نقابە مانی نەگرت دژی ، ئەوەندەی من بزانم لە هیچ وڵاتێکی ئەوروپای خۆرئاوادا ئەوە ڕوی نەدا. ئەوەیە کەمن دەڵێم کرێکاران لەم وڵاتانەدا ژیانی خۆیان لەسەر ژیانی کرێکاران و چەوساوانی دیکەی دوونیا بنیاتنراوە و دەنرێت. من و هاوڕێ هەژێن پێشتر قسەمان لەسەر ئەمانە بە درێژی کردووە و هەردووکیشمان هاواڕا بوین .
” زۆر بەداخەوە، چ ھوشیارانە و چ ناھوشیارانە، چ خوازراوانە و چ ناخوازراوانە، ھاوڕێ زاھیر لەنێو ئەو چەند دێڕە خەریکە جەنگ وەك زادەی سرووشتی سیستەم و سەروەریی چینایەتی و وەك پێداویستی لە سووڕھێشتنەوەی بازار و وەك ئامرازی کوشتنی بەرەنگاری و تێکۆشانی پڕۆلیتێرەکان بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی، دەیگۆڕێت بۆ خواست و قازانجی کرێکاران؟”
لێرەدا مەبەستەکەی من لەو پەڕەگرافە بەو لایەنەدا براوە کە تاکو خوێنەر خوێندنەوەی هەڵە بۆ نوسینەکەی من بکات، یا بەو بارەدا دەخرێتە دەمی خوێنەر . من ئەوەم وتووە ، کە ئەوەی ئەم سیستەمەی راگرتووە و بەهێزی کردووە و بوەتە هۆی جەنگ و ئەم کارەساتانەی کە دەیبینین خولقاون ئێمەین ، خۆمانین ، ئێمە بەشە سەرەکییەکەین لە سیستەمەکە کە سەرمایەدارییە چ لە ڕوی چەندایەتییەوە و چ لەڕوی چونایەتییەوە ، ئێمە بناخەی سەرەکی دروستکەری ئەم کۆمەڵ و سیستەمین، بورجوازی، سەرمایەداریی بە بێ ئێمە نەیان دەتوانی و ناتوانن جەنگ، ڕەوکردن ، ماڵکاولکردن ، وێرانی دروستکردنی سەرمایە و ..هتد دروست بکەن . هەڵبەت هاوڕێ ڕاست دەکات کە خودیی سیستەمەکە و سەروەری چینایەتییە [ بەڵام سەروەری چینایەتی بەوانەی سەروە دروست دەکرێت] ، کە دونیای بەم حاڵە گەیاندوە ، باوەڕ ناکەم کە من ڕایەکی جیاوازام لەو هەبێت ، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەوە کێیە کە ئەو سیستەمەی بەهێزکردووە ؟ ئەوە کێیە کە ئەو قودرەت و توانایەی داوەتە دەست سەرمایەداریی ، بورجوازیی، تاکو ئەو جەنگ و نەهامەتیانە ڕووبدەن ؟ وەڵامەکەی: ئێمەین ، بێ دەربەستییە لە ڕێکنەخستنی خۆمانا ، نەبوونی یەکێتیمان ، غائیببوونی ڕۆحی شؤڕشگێڕانە ، ئیدی بە هەر هۆکارێك بێت. من ویستومە جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە نەك ئەوەی کە هاوڕێ هەژێن [ ناتوانم بڵێم هەڵیگێڕاوەتەوە] بەڵام دیقەوتی لەسەر نەداوە.
هاوڕێ هەژێن پرسیارێکی زۆر جوان دەکات ، من ئەوەم قەبوڵە لە دەمی خوێنەرێکەوە بەڵام نەك خۆیەوە چونکە ئەو من دەناسێت و دەبێت وەکو خوێنەرێکی وردا لە مەبەستی من گەیشتبێت لە نوسینی ئەوەدا . دەڵێت ” بۆ من وەك خوێنەرێك، ئەو پرسیارە دێتە پێش، پەیوەندی ئەوەی ئەنارکیزم چییە و چی نییە، بە سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار و کرێکاران” چییە؟ ئەوەی ئەنارکیزم ھزرە ….”
بۆ ئەمە من دەڵێم بەڵێ هەندێك لە ئەنارکیستەکان پێ لەسەر شۆڕشگێڕێتی کرێکاران دادەگرن و بە چەدمکی کرێکارانی وڵاتانی پیشەسازیی گەشەکردوو، دەبینرێت، کە ئەم جۆرە تێڕوانیینە کورت دەهێنێت چونکە ئەی چی دەڵێن سەبارەت بەو وڵاتانەی وەکو لای خۆمان و ئەفەریقا و ئەمریکای لاتین و .. هتد ، کە کرێکارن بە تێگەیشتنی ئەوان هێشتا هەر کەمایەتییەکی زۆر کەمە ، کە لەو بارەدا ئەوە دەداتە دەست من، کە شۆڕش هەر شۆڕشی کرێکارانە نەك هی سەراپای کۆمەڵ و کۆمۆنێتییەکەن. بەڕای من ئەمە خاڵی جیاکەرەوەی نێوانی ئەنارکیستەکان و مارکسییەکانە بە خودیی مارکسیشەوە و خاڵی لێکترازانیانە . حەز دەکەم خوێنەر ئەوە بزانێت من نامەوێت ڕەخنە لە حیزبی کۆمۆنیستی کارگەریی بگرم گەر پەنجە بۆ بنج و بناخەی یا سەرچاوە تیورییەکەی کە لینینە ، ڕانەکێشم ، من ناتوانم ڕەخنە لە لینین بگرم ، گەر بەڕاستی پەیوەستی نەکەمەوە بە مارکسەوە . لە کاتێكدا کە مارکس و ڕۆحی مارکس و تیورەکەی تا ئێستاش زاڵە و لە خزمەتی سەرمایەدارییدایە هەر ئاواش دەمێنێتەوە. لای من بەشێك لە خەباتی ئەمڕۆ دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی چەمکە ئابوریی و سیاسییەکانی مارکسەوە دەستپێبکات ، گەرچی ڕەنگە کەسانێکی زۆری ئەنارکیست لەمەدا لەگەڵما نەیەنەوە [ ئەمە بۆ ئێمەی کورد زەروورییە چونکە هەموان دەبینین تازە کتێبی سەرمایەی مارکس دەکرێت بە کوردی و وانەی لەسەر دەوترێتەوە یاخود کتێبەکانی لینین و ترتسکی دەکرێنە کوردی و خەڵکیان پێ دەبەنگدەکرێت] . بەڵام ئەوە ئاشکرایە چەپ و سۆشیالدیمۆکرات و کۆمۆنیست و سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەکان تا ئێستا هەژمون و کارایی خۆیان هەیە و لە هەموو هەنگاو و کار‌و پلانێکیانا پەنا بۆچەمکەکانی مارکس و لینین دەبەن. هاوڕێ هەژێن خۆی باش دەزانێت گەلێك لە مارکسییەکان ناتوانن یەك لاپەڕە بنوسن گەر پەنا بۆ قسەیەك ، بڕگەیەکی مارکس ، ئینجلس ، لینین، ترۆتسکی نەبەن . بۆیە دەڵێم لە پاڵ کارەکانی دیکەمدا ئەوەش بەشێك دەبێت لە کارم، من ئازادم لێرەدا چۆن بیر لە مارکسی و ماکسییە-لینینییەکان دەکەمەوە ئەوەندەی پرسەکەم نەبەم بەڕێی درۆکردن و بوختانکردن و شکاندنی کەسایەتییەکانیان، هەر ئاواش هەموو هاوڕێیانی دیکەش بەهەمان شێوە ئازادن . ئەوەشی کە بە من دەڵێت ڕوانگەی من بۆ چینی کرێکارن و کۆمەڵی ئایندەی سۆشیالیستی ، ڕاست نییە، فەرموو با لە شوێنیکدا [ مەبەستم هاوڕێ هەژێن نییە بەڵکو ئەو خۆێنەرانەیە کە ئەو ناوی هێناون ] ڕۆشناییان بخەینە سەر. بەڵام گەر ئەو هاوڕێیانە ئامادە نەبن ئەمە بکەن بە هەر هۆکارێك ، کەچی خۆم و ئەنارکیزمیش تاوانبار بکەن لەژێر لێوەوە ، ئەوەیان دەسەڵاتی من نییە.
جەمکی پڕۆلیاتاریا بەو شێوەیەی کە هاوڕێ بەکاری هێناوە و لە تەك ئەوەشی کە دەمێنێتەوە جگە لە باڵادەستان و دەستەبژێر ، من ناکۆکیم لە گەڵیدا نییەو هەر ئەوانەن کە شۆڕش دەکەن . دەبێت ئەوەش بڵێم گەر شۆڕش بە تەنها هەر هی کرێکارانێک بێت کە لەسەر کارن ، بە واتایەکی دیکە گەر ئەو کرێکارانە خۆیان بە تەواوی خەڵکانی دیکە لەناو کۆمۆنێتییەکە، کۆمەڵەکە ، دەڤەرەکە ، بەندنەکەنەوە و تەنها خۆیان دەستبگرن بەسەر کارگە و کارخانەکان و مەزرەعەکانا و شورای کرێکاران یا کۆمیتەی کرێکاران دروستبکەن ، ئیتر ئەو کاتە خۆیان بەرهەمهێنەر و دابەشکەر و بڕیادەر دەبن ، بەدەر لە سەرجەمی خەڵکانی دیکە ، سەرەنجامەکەی دروستکردنی دەسەڵاتە ، نە شتێکی تر .
” … چونکە تەنیا لەنێو ئەو بیرکردنەوە و تێڕوانینە، “جیھانی سێیەم” شۆڕشگێڕ نییە و پڕۆلیتاریای تێدا نییە. ئەوەی داڕێژەرانی ئەو تیئۆرییە چی دەڵێن، چ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکار و کرێکاران و سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار و کرێکاران” ھەیە؟ کێ گوتوویەتی کاتی شۆڕش نەھاتووە؟”
ئەوەی کە لەو دوو کەوانەدا هاتوە، ڕای من نییە ، ئەوە ئەو تیورەیە کە بوو بە چەمكێك، ئەسڵەکەی بۆ مارکس دەگەڕیتەوە نەك بۆ سیتالین و لینین. هەڵبەتە مەبەستم ئەوە نییە کە مارکس بە دەق ئاوای وتووە ، بەڵکو لە لێکدانەوەی چەمەکەکانی ئەوەوە مارکسییەکان گەیشتنە قەناعەتی هەبوونی ئەو 3 جیهانە. ئەمەش لە دابەشکردنی قۆناخی هاتنی کۆمەڵەوە بە 5 کۆمەڵ، دیارە ئەوە ڕاستە لە هەر یەکێکیانا چەوساندنەوە بووە واتە چەوسێنەر و چەوساوە هەبووە ، هیراشییەت بەردەوام بووە بەڵام ئەمانە لە هەر قۆناخێکیانا شیوازێکی جیاوازی بەخۆوە گرتووە . ئا لەم بارەدا مارکس و مارکسییەکان کۆمەڵی سۆشیالیستی ڕەتدەکەنەوە ئەگەر کۆمەڵەکە بە قۆناخی سەرمایەداریی پێشکەوتوودا، تێنەپەڕێت. ئەمە جگە لەوەی کە ئەوانییش و مارکس‌یش هیچ بایاخێکیان بۆ کێشەی هیراشییەت نەبووە . داوای لێبوردن دەکەم کە دیسانەوە دەبێت سەری خوێنەری پێوە بییەشێنم چونکە هەم لەم سەرنجانەدا باسم کردووە هەم لە وتارەکانی دیکەشمدا بە درێژی لەوە دواوم . مارکس و مارکسییەکان چینی کرێکاران بە دینەمۆی شۆڕش دەزانن ، بۆ ئەمەش باوەڕیان بە چەندایەتی کرێکارانە، بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و سەرمایەداریی گەشەکردوو هەبووە، ئەویش بۆ دوو هۆ: یەکەم : تاکو چڕبوونەوەی (ئیستیقتابی) چینایەتی دروست بێت. دوو: مارکس باوەڕی وابووە کەمی بەرهەم و خواردن کێشەی گەورەی کۆمەڵ بووە ، بێ گومان لای ئەو گەشەکردنی سەرمایەداریی هەردوو کێشەکە مەیسەر دەکات . لەبە ئەوەش سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمیان کردوە بە دوو بەشەوە . ئەو تێڕوانینەی مارکس و مارکسییەکان هەم چەمکی 3 جیهانی داهێنا و هەم کۆمەڵی سۆشیالیستیشی پلە بەند کرد و بەستییەوە بە کۆمەڵانێك کە سەرمایەداریی تیایدا گەشەیسەندووە . کە بەڕای من کۆمەڵی سۆشیالیستی سەرنجامی هەبوونی زەمینەی بونی چەوساندنەوە و هەبوونی پلەبەندی هیراشیانەیە ، هەر لەبەر ئەمەش هەر لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵی چینایەتییەوە ، خەبات بۆ کۆمەڵی سۆشیالیستی بووەتە پێویستی و ئامانج.
کێشەی ئیکۆلۆجی هەرگیز نەبووەتە کێشەیەکی بناخەیی لای مارکس ئەوەندەی لای پرۆکتکین و بوکچین بووە ، بگرە بە پێچەوانەوە مارکس باوەڕی وابووە کە دوو ململانێ هەیە. یەکەمیان ململانێی نێوانی چنیەکان و دووەم ململانێی نێوانی بەشەرییەت و سروشت ، ئەو بۆ ئەمە ڕای وابووە بۆ ئەوەی بەشەرییەت خۆی ڕزگار بکات دەبێتب پاوانەی سروشت بکات . کێشەی ژینگە و ئیکۆلۆجی بەداخەوەم کە بڵێم ، زۆرینەی کورد بە چەپ و کۆمۆنیست و ڕاستییەوە ، تەقەی سەریان دێت و نەبوەتە بەرنامەیەکی سەرەکی لایان ، کە لای من کێشەی ئیکۆلۆجی بەشێکی گەوەرەی شۆڕشە.
سەرنجی من بۆ پەڕەگرافەکەی دوای ئەوەی سەرەوە. من هەرگیز نەم وتوە کە کرێکاران دژە شۆڕشن ، من باس لە ئێستا‌و ڕابوردوو دەکەم کە ڕاستییەک هەیە کە ئەویش ئەوەیە کە کرێکارن خۆیان گونجاندووە لەگەڵ سیستەمەکەدا ، هاوکاتیش دڵنیام کە لە ئایندەدا زۆربەیان ئاوا بێ دەربەستانە نامێننەوە.
” بەڵام (شۆڕشی کۆمەڵایەتی) یان (کۆمەڵایەتییبوونی شۆڕش) بە واتای ھەموو خەڵك نییە، بەڵکو بە واتای بزووتن و گۆڕانە لە دەرەوەی نەخشە و قاڵبی ئایدیۆلۆجی پارتییەکان و ڕامیاران، خۆبەخۆیی خەڵك،..”
لەگەڵ ئەو بڕگەیەی سەرەوەدا من گرفتێكم نییە بەڵام لە پرۆسەی شۆڕشدا لە بەرهەمی شۆڕشدا گەر هەموو شتێک بە کۆمەڵایەتی نەکرێت ، ئەوە توێژاڵێك دەبێتە هەموو شتێك . من پێشتر ئەمەم ڕونکردۆتەوە لەبەر ئەوە خۆم دووبارە ناکەمەوە .
لە کۆتایدا دەڵێم من زۆر سوپاسی هاوڕێ هەژێن دەکەم بۆ ڕەخنەکەی ، گەرچی من نازانم هەموو خوێنەرێکی بابەتەکەم هەر وەکو ئەوی دەخوێنێتەوە ، یا نا، بەڵام ، هاوڕێ هەژێن ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندم تاکو من خۆم باشتر ڕۆشنبکەمەوە، نەکا خوێنەرانی دیکەش هەمان ئەنجامگیریی لە وتارەکەم بکەن .
زاهیر باهیر – لەندەن
02/09/2017
————————————-
*خوێنەری بەڕیز گەر خوازیاری خوێندنەوەی وتارەکەی من و ڕەخنەکەی هاوڕێ هەژێن-یت، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە :
Anarkistan.com
٣١ی ئاب لەکارنامەو سیاسەتی پارتی! … نوری بەشیر
میژووی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانی، لەسەرو هەموویانەوە پارتی ویەکێتی سیخناغە لە سیاسەتی نۆکەرایەتی و خۆشخزمەتی بە وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزەکانی دنیا… ئەم کارنامەو سیاسەتەشیان بەشێکە لە ماهیەتی چینایەتی ئەم حزبانە وەک حزب گەلێک کەنوێنەرایەتی بەرژەوەندی و سیاسەتی بۆرژوازی و سەرمایەداران و بنەماڵەیی کوردستان دەکەن، ئەمانە بەشێکن لەماهیەتی ئەم حزبانە چ لەشاخ و چ لەشارو لێیان جیانابێتەوە.
٢٧ ساڵی دەسەڵات و کاروکردەوەی سیاسی و نەخشەو کارنامەی ئەم حزبانە لەشارو بەسەر ژیانی خەڵكەوە، پڕاوپڕە لەساتوسەودا و نۆکەری لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە لەچەشنی حکومەتی بەعس، دەسەڵاتەکانی حکومەتانی تورکیا، دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی ئێران و بردنە پێشەوەی ئەجیندای ئەمریکاو غەرب. کۆمەڵگەی کوردستان و هەموو کەسێکی ئاگا شاهیدی سیاسەتی ئەم حزبانەیە، کەچۆن هەمیشە لە بۆشایی و قڵشتی نێوان دەوڵەتەکانی ناوچەکەدا، خەریکی بەهرەبەردارین و هەرجارەی لەگەڵ یەکێک لەو دەوڵەتە چنگ بەخوێن و دڕندانەی سەرمایە دەست تێکەڵ دەکەن و دەبنە جێبەجێکەری سیاسەت و نەخشەکانیان… دەبنە ئەڵقەلەگوێیان و پێش لەشکریان بۆ دەکەن… تا سەدام حسێن و رژێمی بەعس مابوو، هەمیشە ئومێدێکیان پێوەی گرێدابوو تا لەدەسەڵاتی رەشی خۆیان بیانکات بە هاوبەش. کە ئەم دەسەڵاتەش کەوتە بەر سیاسەتی ملهوڕانەو جەنگی ئەمریکا و غەرب، هەر ئەو حزبانەی سەدام حسێنیان بە ئەندازیاری حکومی زاتی دەزانی، ئەم جارە بوونە خۆشخزمەت بە سیاسەتی جەنگی و ملهوڕانەی ئەمریکاو غەرب و لەسەر لاشەی لەخوێن هەڵکێشراوی خەڵکی عێراقدا، بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە بوون، وە بوونە بەشێکی بەشدار لە مێژوویەکی رەشی جەنگ و ئابڵۆقەی ئابوری و …تاد. بەدوای نەمانی دەسەڵاتی سەدام حسین و رژێمەکەشیدا، ئیمزایان دا لەدەسەڵاتێکی قەومی عەرەبی مەزهەبی لەچوارچێوەی فیدراڵیزمێکدا کەکێشەی قەومی بەهەڵواسراوی هێشتەوە و بەردەوام خەریکی چەواشەکاری بوون. لەجیاتی ئەوەی کەڵک لە بۆشایی دەسەڵات لە کوردستاندا بەئاقاری سەربەخۆیی کوردستان و پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ وەربگرن، بوونە هاوبەش لە دەسەڵاتی عروبی ئیسلامی و شاگەشکەی پۆست و داهات و بەشداری سیاسی لە بەغدا بوون. بەو کارەشیان هەم کێشەی قەومیان بەهەڵواسراوی هێشتەوە لەچوارچێوەی عێراقدا و هەم بوونە ئەژدیهای هەزار سەر بۆ دزینی هەموو داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی کوردستان… قایمکردنی جێپێی سیاسیان بۆ سەرکوتی هەر دەنگ و بزوتنەوەیەکی رەوای خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێش لەدژی دەسەڵاتی مافیایی و تاڵانکاریان.
ئەگەر ماهیەت و سیاسەت و نەخشەو کارنامەی ئەو حزبە بۆرژوا ناسیونالسیتە کوردیانە، تاکو دەیەیەک لەمەوبەر لەلایەن کۆمۆنیستەکان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە ریسوا کرابێت و ئەو کارنامانەیان وەک عادەتێکی هەمیشەییان ناسرابێت. ئەوا ناڕەزایەتیەکانی تا ئێستای خەڵك، دژی پارتی و یەکێتی و بووەتە یەک پەیام و قسەوباسی رۆژانەی جەماوەری بەدژی ئەم هێزانە و ریسوا بونیان، بەتایبەت لەلایەن جەماوەری کرێکار‌و کەمدەرامەتی کۆمەڵگە لەکارمەندو مامۆستا ولاوان و ژنان و خانەنشینانەوە، کەرۆژانە لەمیدیاکانەوە هاوارو ناڵەیانە بەدەسەت دەسەڵاتی حزبە کوردیە خۆماڵیەکانەوەیە، کەهەموو جومگە ئابوری و سیاسیەکانی کۆمەڵگەیان دەست بەسەردا گرتووەو مافیا ئاسا خەریکی تاڵانکارین.
٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ یەکێک و گۆشەیەکە لە درێژەی ئەو کارنامەو سیاسەتە کە خەڵکی کوردستان شاهیدیەتی… وە بەشیکە لە عادەتێکی هەمیشەیی و کارنامەی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە چوارچێوەی جەنگی دەسەڵاتدا. پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بەرزانی، دەستی عادەت ئاسای راکێشا بۆ دەسەڵاتی بۆرژوا قەومی دڕندەی بەعس بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن، بۆ تێکشانی رەقیبی هاوبزوتنەوەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی کەئەویش ببوە هاوکاری جمهوری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی ئەم رژێمەی سەنگسارو سێدارەیەی پەلکێش کردبوو بۆ کوردستان… بەم کارەشیان کارەساتێکی لەبیرنەچووەوەیان خستە سەر خەرمانی مێژووی رەشیان.
٢١ ساڵ لەمەوبەر پارتی بەئاشکرا دەستی ڕەشی ڕژێمی سەدامی گەیاندەوە سەرخەڵکی کوردستان و کوشتارێکی زۆری لە ئازادیخوازان کرد بە بەرچاوی خەڵکی ناوچەکەو جیهانەوە، کەخەڵکانێکی زۆر، لەمەدەنی و ئەندامانی حزب و لایەنی ئۆپۆزسیۆن لەهەولێر بوونە قوربانی سیاسەت و بەرژوەندیەکانی شەڕخوازانەو دژی خەڵکی پارتی و بەدەستی هێزەکانی رژێمی دڕندەی بەعس، کەزۆرێک لەوانە ئیعدام کران و زۆرێکی تر تا ئێستا بێسەرو شوێنن. وەخەڵکی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی رژێمی بەعسی ئاوارەو خەڵتانی خوێن کرد، تەنها بۆ ئەوەی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی پاشەکشە پێ‌بکات و تەوازن هێز لەبەرژەوەندی خۆی هاوسەنگ بکات، کەلەوکاتەوە تا ئێستا بەشەڕو کێشەی نێوان ئەم دوو حزبەی کوردایەتی، بەنۆکەریان بۆ وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا، بە تاڵانکاری سەروەت و سامانی کوردستان و عێراقەوە، بەڵام لەبەرامبەر خەڵکی کوردستاندا یەک هەڵوێست و دەست لەناو دەست بوون، هاوکار بوون لەهەژارکردن، برسیکردن، بێ ئاو و کارەبا و بێ موچەیی خەڵکی کوردستان و تیرۆر‌و راووڕووت و کاری مافیایی و دابەشکردنی کوردستان بەزۆرنی زەردو سەوز. واتە ٣١ ئاب تاکە کارنامەو عادەتی حزبەکانی کوردایەتی نەبووە، پارتی چەندین جاری تر پێشلەشکری بۆ دەبابەو هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا کردوە، شەڕی هێزەکانی حزبەکانی تری کردوە. ساتوسەدای لەگەڵ رژێمی بەعس کردوە. حزبەکانی تری کوردایەتی بەتایبەتیش یەکێتی بەهەمان شێوە، تەنیا لەبەرامبەر مانەوەی دەسەڵاتیان بۆ بەرژەوەندی کەمایەتیەک و برسیکردنی زۆربە لەکۆمەڵگەدا، دەستیان لەهیچ تاوانکارییەک و نۆکەرایەتیەک نەپاراستووە.
راستە خەڵكی کرێکار‌و کەمدەرامەتی کۆمەڵگە دژی یەکێتی و پارتی و سیاسەتەکانیان هەن، دژی کارنامەی پارتین لەوانە ٣١ ئابن لە هێنانەوەی بەعس بۆ کوردستان، بەڵام هێشتا ئەم خەڵکە بەش مەینەتە ئەم برسی و ڕەش و رووتە، ئەم خەڵکە بێ موچەو ئاو‌و کارەبایە، ئەو خەڵکە کەسوکار تیرۆرکراوانە، هێز گەلێکی کوردایەتی کە دژی مەدەنیەت شارستانیەیە یارمەتی دەری کۆنەپەرستیە، بەڵام هێشتا ئەو خەڵكە ریزی خۆی لەسیاسەت و ماهیەت و کارنامەی بۆرژوا ناسیونالیزمی کورد جیا نەکردۆتەوە، خۆشخەیاڵی بەو هێزانەو بزوتنەوەی کوردایەتی لەکۆمەڵگەدا وقعیەتێکی تاڵە. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی هەر کاتێک ئەم هێزە ناسیونالیستانە روپۆش و ناوی خۆی بگۆڕێت و لەژێر روپۆشیکی تردا سیمای درۆزنانەی بشارێتەوە، قابیلی ئەوە هەیە خەڵك شوێنی ئەو خەتە نوێیەو ئەو دەموچاوە تازەیەی ناسیونالیزمی کورد بکەوێت کەهەمان کارنامەو سیاسەتی پارتی هەیە.
٣١ی ئاب وەک کارنامەو سیاسەتێکی پارتی کە ناتوانێت لە ماهیەت و کارەکانی ناسیونالیزمی کورد و پارتەکانی جیابێتەوە، قابیلی فەرامۆشکردن نیە، قابیلی ئەوەیە لەلایەن حزبەکانی کوردایەتیەوە دووبارەو سێ بارە بێتەوە. پەڵەیەکی ڕەش و شەرمەزاریە بەنێوچەوانی پارتی و ناسیونالیزمی کوردەوە.
بۆیە رێگاچارەی خەڵك بۆ دووبارە نەبوونەوەی کارەسات و مەرگەسات و یاریکردن بەچارەنوسیان، هاتنە مەیدانێکی ئاگایانەو رێکخراوبوون و خۆجیاکردنەوەیە کە لەکارنامەو سیاسەت و ماهیەتی ناسیونالیزمی کورد. خەڵکی کوردستان بۆ رزگاریان لەدەست ئەم دەسەڵاتەو ئەو مەرگەسات و تراژیدیایانەی لە چەشنی ٣١ ئاب، پێویستە دەستبەرن بۆ رێکخراوکردنی رێزەکانیان لەدەرەوەی سیاسەت و بەرنامەی ئەم حزبانە، و پێویستە بەشوێن رێگاچارەی گونجاوو کارسازی خۆیانەوە بن کەهێزو دەسەڵاتی ئەم نوێنەرانەی بۆرژوازی لەکوردستان بۆ هەمیشە دەستکۆتا بکەن.
مه‌سعود بارزانی گولـلـه‌ی ریفڕاندۆمی له خۆی دا … فه‌هد گرده‌وانی
{{{په‌نجه‌کانم هه‌ڵوه‌رێن ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بنووسی نه‌خێر….فه‌هد گرده‌وانی}}}
دیاره سه‌ربه‌خۆیی میلله‌ت پێویستی به ڕیفراندۆم نی یه و کوردیش وه‌کو هه‌موو میلله‌تان مافی سه‌ربه‌خۆ و مافی ده‌وڵه‌وت و مافی ئاڵای هه‌یه . ساڵی 2005 گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ده‌نگدانی خه‌ڵکی کوردستان 88%98 بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، که‌چی پارتی و یه‌کێتی ئه‌و ده‌نگانه‌یان خسته ناو زبڵدان و پێکه‌وه چوونه به‌غدا و ده‌ستووری عێراقی تازه‌یان داڕشته‌وه و یه‌کیان بووه سه‌رۆکی عێراق و یه‌کیان بووه سه‌رۆکی هه‌رێم .
مه‌سعود بارزانی هه‌تا به‌رواری 25/9/2017 ی ده‌ستنیشان نه‌کرد بۆ ریفراندۆم وڵاتان ئه‌مریکا ، به‌ریتانیا ، روسیا ، فه‌ره‌نسا ، تورکیا ، ئێران ، ده‌نگیان به‌رزنه‌بۆوه و داوای دواخستن یان نه‌کرد گوایه کاته‌که نه‌گونجاوه . هیچ له‌و وڵاتانه به ئاشکرا و به دزی دژی مافه‌کانی کوردستان نه‌بوون به‌تایبه‌ت له‌پاش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کورد زۆر به توندی دژی داعش هاتنه ده‌ست .
له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ری ڕه‌ش له‌گه‌ر حزبه‌کان مه‌سعود بارزانی که ده‌رگای په‌رله‌مانی داخست و سه‌رۆکه‌که‌ی شاربه‌ده‌رکرد بڕیاری ئه‌و به‌رواره‌ی به‌سه‌ر هه‌مووان چه‌سپاند . شه‌ره نووسین و شه‌ڕه کۆبوونه‌وه پارتی و مه‌سعود بارزانی ناچارکرد به‌بێ هیچ مه‌رج داوا بکه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مان و په‌رله‌مان بخرێته‌وه کار ، ئه‌گه‌رچی سه‌یری بڵاوکراوه و نووسینی نووسه‌ره‌کانی سه‌ر به پارتی بکه‌یت به ده‌یان بیر‌و را بڵاوکراوه له دژی په‌رله‌مان و سه‌رۆکه‌که‌ی جارجاره‌ش ده‌گوترا هه‌ر پێویست به‌و بریاره‌ناکرێت که له په‌ڕله‌مان ده‌ربچێت به‌ڵکو هه‌رده‌بی ریفراندوۆم ئه‌نجام بدرێت . دیاره قسه و نووسینی ئه‌و یاغنیشانه هه‌ر له‌سینگ دان و قون بادانه بۆ ئه‌و بڕیاره به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و کاردانه‌وانه بکرێت که دێته ئه‌نجام .
ئه‌گه‌ر 25 ئه‌یلول هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆم بکرێن ئه‌وا{به‌ڵێ} 98% به‌داخه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت و گه‌رمیان و سلێمانی و که‌رکوک و هه‌ندێک هه‌ولێر و هه‌ندێک دهۆک به نه‌خێر ده‌نگ ده‌ده‌ن و یه‌که‌م کاردانه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر [به‌ڵێ] زیاتریش بێت ئه‌وه دۆڕاندن و که‌رت کردنی گشتپرسی یه .
ئێستاکه داعش به مه‌سعود بارزانی نیشان ده‌ده‌ن و مه‌له‌فی په‌یوه‌ندی مه‌سعود بارزانی و داعش ده‌هێننه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان و به ئاشکرا باسی لێوه‌ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش ده‌بیته خۆکوشتنی سیاسی مه‌سعود بارزانی . نموونه‌ی ئه‌وه داگیرکردنی کویت بوو له لایه‌ن [صدام حسێن] مردوو.
صدام حسین به‌رله‌وه‌ی کویت داگیربکات له‌گه‌ر باڵیوزی ئه‌مریکا دانیشت و بڕیاره‌که‌ی پێ راگه‌یاند باڵوێزی خانم هیچ دژایه‌تی بۆ نیشان نه‌دا . به‌ڵام که صدام حسین کابرایه‌کی به‌ناوی [علا]ی کرده پارێزگاری کوێت و کوێتی کرده شاری[ 19] عێراق ئیتر جیهان دژی وه‌ستان و به‌سه‌رشۆڕی له کوێتیان ده‌رکرد و پاشان روخاندیان ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی نه‌کردبایه ڕه‌نگه هه‌نووکه‌ش حوکمی ده‌کرد . هه‌موو جیهان ده‌زانن مه‌سعود بارزانی چه‌کی له‌شکری موسلی به‌ده‌ست که‌وت و هه‌مووی گواستۆته‌وه بۆ کوردستان . پاش ئه‌وه‌ی داعش چوو موسڵی داگیرکرد و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تیدا ڕاگه‌یاند .
هه‌ردوو لێپرسراوی هه‌رێم فوئاد حسین و نیچیروان بارزانی به ئاشكرا هاواریان ده‌کرد هه‌نووکه سنووری کوردستان له‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی تره ، واته ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش . دیاره هێشتان مه‌له‌ف ئاشکرانه‌بووه چۆن داعش به‌و ژماره که‌مه ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌کی چه‌ند ملیونی گرت .
دیاره مه‌سعود بارزانی و لێپرسراوه‌کانیان حسابی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که داعش و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ده‌خرێنه زبڵدانی مێژوو و به‌سه‌رشۆڕی له موسڵ شاربه‌ده‌رده‌کرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی لێبگه‌ڕێن تورکیا به‌شداری بکات ئه‌گه‌رچی تورکیا هه‌ندۆکه‌ک هێزی به یارمه‌تی مه‌سعود بارزانی هێنابووه ناوچه‌ی [به‌عشیقه] و نزیک سنووری موسڵ بۆ وه‌ی [مه‌مه‌ڕێک] بکه‌نه‌وه بۆ ڕزگار کردنی شه‌ڕکه‌ره دۆڕاوه‌کانی داعش به‌ڵام ئه‌و پلانه له‌لایه‌ن عیبادی و ئه‌مریکا و روسیا پوچه‌ڵ کراوه و تورکیا هه‌رچه‌ند هاواری ده‌کرد شه‌ڕی تێرۆریست ده‌که‌ین و به‌شداری ڕزگارکردنی موسڵ ده‌که‌ین به‌ڵام هاواره‌که‌یان فت ده‌رچوو .
کاک مه‌سعودیش به‌بێ ره‌چاوکردنی به‌شداری کردنی رزگارکردنی موسڵ هاواری لێ هه‌رده‌ستا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک پێشمه‌رگه رزگاری بکات لێی ده‌رناچی و تێدا ده‌مینێته‌وه بۆیه سنوورێک بۆ پێشمه‌رگه‌ش دانرا و شه‌ڕه‌فی رزگارکردنی موسڵی لێوه‌رگیراوه و رێگانه‌درا به‌شداری بکرێت ئه‌گه‌رچی چاک ده‌زانین لای ناوچه‌کانی [نه‌بی یونس] ناو موسڵ به‌شی هه‌ره زۆربه‌ی کورده و ماڵه خاڵه‌کانی مه‌سعود بارزانی که هه‌رده‌م له‌وێ ژیاون هه‌تا هه‌نووکه‌ش زێباری و شه‌به‌ک و رێکانی و کوردی تری تێدا ده‌ژیت .
له کاتی چه‌ک وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه له دژی داعش گه‌لێک له‌و چه‌کانه له بازاره‌کانی کوردستان بازرگانی پێوه ده‌کرا ئه‌وه‌ش بووه خاڵێک ئایا چۆن چه‌کی خۆپاراستن و چه‌کی شه‌ڕکردن له دژی داعش بازرگانی پێوه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش له نووسینه‌کانی ڕۆژنامه‌کانی [ئه‌ڵمانی] ڕه‌نگی دایه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌بیته مه‌له‌فێک و لێپرسینه‌وه‌ی به‌دواو دێت و هێنانی له‌شکری بیانی [تورکی] بۆناو خاکی [وه‌ته‌ن] ئه‌وه‌ش ده‌که‌ویته [خانه‌ی خیانه‌ت] کردن جا ئه‌مه‌ش ده‌بیته مه‌له‌فێکی تر له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمار کراوه .
بازرگانی به نه‌وت کردن له‌گه‌ر داعش و ڕه‌وانه کردنی پاره‌ی نه‌وت به [سه‌ندووقی هێلکه] و [جانتا] ئه‌وه‌ش مه‌له‌فی پاره سپی کردنه‌وه‌یه ده‌بێت سه‌رانی کورد وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن بازرگانی به نه‌وت ده‌کرێت . لێدانی فرۆکه‌کانی روسیا له‌و [تانکه‌ره‌نه‌وتیانه] ئه‌وه‌ش مه‌له‌فه ده‌که‌ویته سه‌ر مێزی باس .
پێشمه‌رگه شه‌ڕی دوچاری کرا و له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپا یارمه‌تی [مالی و چه‌کی] ده‌کرا ، گه‌لۆ پێشمه‌رگه بۆ کرا به چه‌کداری به‌کرێ گیراو و شه‌ڕکردن و هه‌ر له‌و کاته سوود وه‌رنه‌گیرا له پێناوی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و بڕیارێک مۆرنه‌کرا [ئیمزا] که‌واپێشمه‌رگه ده‌جه‌نگێ ئه‌گه‌رنا به‌شداریتان له‌گه‌رناکات ئایا ئه‌وکاته به‌بێ ریفراندۆم ئه‌و سه‌ربه‌خۆی یه نه‌ده‌هاته دی یا نزیک نه‌ده‌بۆوه .
کاک مه‌سعود بارزانی به پاڵپشتی [ئیسرائیل] و [سعودیای عاره‌بی] سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت . سنووری ئێران و تورکیا بگیرێت [دابخرێت] سعودیا و ئیسرائیل له ئاسمانه‌وه خواردن ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌که‌ن . له‌و بێ مه‌عاشیه[موچه] کیلۆی [شه‌کر و چا] ببیته [هه‌زاران دینار] چۆن کوردستان به نه‌وت ئاوه‌دان ده‌کرێته‌وه .
تورکمان و عاره‌بی که‌رکوک وه‌کو کورده‌کان به په‌رۆشن بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه ، خۆ له کوردستان تورکمانه‌کان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من له‌پاش کورد هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رۆک په‌رله‌مان و پله‌ی ئاوایان ناداتێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێی کۆبنه‌وه نه‌ک ڕوو له به‌غدا بکه‌ن .
سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ناچیته هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و که‌رکوک داوا له‌خه‌ڵکه‌که بکات له ده‌وری کۆببنه‌وه . خۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌و ناوچانه‌شه نه‌ک هه‌ر هی [سه‌ری ره‌ش] .
مه‌له‌فه‌کانی له‌گه‌ر به‌غدا به‌چی ده‌گات له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم کرا کورده‌کانی به‌غدا شوێنیان ده‌که‌ویته کامه ناوچه‌ی ئازادکراو .
ئێستاکه په‌رله‌مان کۆبکرێته‌وه به‌بێ به‌شداری بزووتنه‌وی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وێ بڕیاری دواکه‌وتنی ریفراندۆم بدرێت ئه‌وا مه‌سعود بارزانی بۆ ماوه‌کی تر ته‌مه‌نی درێژ ده‌کرێته‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌کرێت شوێنی مه‌سعود بارزانی له هه‌رێمی کوردستان چۆن دیاری ده‌کرێت .
گه‌لۆ ده‌بێت گوله‌ی ڕیفراندۆم مه‌سعود بارزانی به‌ده‌ردی عه‌قید قه‌زافی و صدام حسێن و بن علی و حوسنی موباره‌ک نه‌بات .
فه‌هد گرده‌وانی 5ی ئه‌یلوولی 2017 ستۆکهۆڵم
مێزگردی سیاسی …. جەلال بەرزنجی
پەنجە،
لە سەر مێز،
دەڵێی خەنجەرە ن،
لە کاڵان هاتؤتەدەرەوە
شەویلاک،
کیبۆردن.
کومپوتەر لەوێندەر نیە.
حەماوە هەڵساوە.
بتلە ئاو لەسەر مێزن،
بەڵام وا لە دیموکراسی گەیشتوون
لە جیاتی بیخۆنەوە
لە یەکتری دەگرن.
بوتڵ نیشانە دەپێکێت
بەڵام شرۆڤە سەرچیغە.
کلک،
لەشوێنەکی تر،
تۆزدەکات !
تۆم له‌خۆمدا ناشتووه … ستار ئه‌حمه‌د
به‌سه كاتی خۆت له‌دار مه‌ده‌و
رۆحی تینووتیش سه‌ر مه‌بڕه
له‌عه‌شقی من دڵنیابه
به‌ره‌و ئاسۆ‌و جاویدانی سه‌ر هه‌ڵبڕه
مه‌ڕۆ قه‌ده‌ر هه‌ڵمه‌واسه
رۆژه‌كان چاوه‌ڕێی تۆن و
شه‌وه‌كانیش به‌رگی رووناكی ده‌پۆشن
ژوانگه‌كان مه‌راقیان كرد
هێنده گولیلكه هه‌ڵكێشن
به‌هار به‌دوای تۆدا ده‌گری
خه‌زانی ناوه‌ته كۆڵ و
به‌فرو بایه‌ك به‌ره‌و زستان
بۆئه‌و دیوی خه‌می سرك و
عه‌شقی شه‌هیدو
شوێنه‌واری روانگه‌كان
سه‌ره‌تاتكێی خۆش هاتنن
شیعره‌كانم وه‌كوو شوێن پێت
به‌دوای هه‌نگاوی تۆ ونن
ته‌مه‌نت زوو كۆكه‌ره‌وه
رۆژ له‌به‌ركی شه‌وگار بنێ و
له‌هه‌ڵوێستێكا وه‌ره‌وه
بزانه شنه‌ی ره‌شه‌با
چۆن له‌نیگای بارانێكا
دیده‌كانی ده‌شواته‌وه
له‌مانگ بپرسه بۆ هێنده
به‌بزه‌ی خۆر
رۆحی رووناكی هه‌ڵده‌مژێ
بۆچی وه‌ك تۆ تووڕه نابێ
ئه‌وینی شه‌و له‌یاد ناكاو
هه‌میشه به‌سته‌ی رازاوه
به‌گوێی جوانی و
عه‌شقدا ده‌ڵێ
دڵی نایه
ئه‌وینداران جێبهێڵێ
وه‌كوو ئه‌و به
به‌رامبه‌ر خۆر خۆت داكه‌نه
له‌رۆحی شه‌وا راكشێ
به‌سه كاته‌كان مه‌كوژه‌و
چاره‌نووست بلاوێنه
نه‌بادا مردن
به‌ته‌مه‌نت ئاشت بێته‌وه
ئیتر ته‌واو
خه‌ریكه زه‌مه‌نێك نه‌مێنێ بۆ ماچ
مه‌ودایه‌ك نێوانمان ناپێوێ
ساته‌كان رووت ده‌بنه‌وه‌و
ئه‌ستێره‌كان له‌یه‌ك ده‌ده‌ن
وه‌ره‌وه من تۆم له‌خۆما ناشتووه
له‌به‌ر تۆیه
خۆم و ژیانم خۆش ده‌وێ
