ئایندەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوڕیانی ستەم و سیستەمدا … ..گەشتیار مەحمود

زۆربەی ووڵاتە دواکەوتوەکانی ئێستای جیهان بەهۆی نەبوونی سیستەمێکی مۆدێرن و گونجاو بۆ بەڕێوەبردن ڕۆژدوای ڕۆژ لەمەرگی دەسەڵات نزیک ئەبنەوە و ڕێژەی هەژاری بەرەوهەڵکشان دەچێت و باری ژیان وگوزەرانی هاونیشتیمانیان دژوارو سەختردەبێت. چونکە هەرکاتێک گێژاوی پەککەوتنی حوکمڕانیێکی نادروست و نادادپەروەر باڵی بەسەرنیشتیمان کێشا و هاوڵاتی تێیدا ڕوتایەوە، لەئاکامدا دواڕۆژی نەوەکانیش سەرگەردانی و دەردەسەری دەبێت. ئەگەر لە هەرشوێنێکی ئەم جیهانەدا دادپەروەری گەشەی نەکرد ئەوا تەواوی مێژووی قوربانیدان و کۆڵنەدانی ئەوگەلە لەژینگەیەکی ناهۆشیاری دا ئەخاتەژێرپرسیارەوە، وەکو خەونی ئەو شۆرشگێرە وایە کە ئاگرلەجەستەی بەربدا وبسوتێ بەوخەیاڵەی تاریکی چاوی کاروانی گەلێکی نابینا لەناوببات!

بێگومان قەدەری هەرێمی کوردستانیش واهەڵکەوتوە کوێرەوەری و ساویلکەی و ناهۆشیاری گشتی خاڵی لاوزی گەلی کوردبێت تابکەوێتە ژێرڕکێفی دەستی چەندگروپێک لەژێر ناوی نەتەوەیی و سێبەری حوکمی خۆماڵی هاوڵاتیانی گیرۆدەی هەموو زوڵم و ستەمێک ببنەوە. هەر لە داڕزانی بەری ئازادی و قوربانیدانی گەلی کوردەوە تادەگاتە ستەمی مووچە هەمووی لێکەوتەی بەرژەوەندی مەرامی گروپێکی خەڵەفاوی بڕیاربەدەستانی کوردبووە. ئەوچینەی هەمیشە لەئاوێنەی شکاوی سیاسەتدا ئامانجیان کاری گۆشدانی گیانی هاونیشتیمانی بووە بەدەرخواردی ژەهری سیاسەتی حیزبی، تەنانەت بەوەش نەوەستاون تا شۆستەی شەقامەکانیش لەڕەنگی ئاڵای حیزبی حیزبێنراوبن! ئەمە نموونەی مێژووی ئەقلیەتی سەرانی حیزبی کوردین کە ویستی داهێنان و نوێگەری لە بەڕێوەبردن و کوالیتی ژیانی (هاوڵاتی، پێشمەرگە،کرێکار،فەرمانبەر،هتد ….)لەئاستێکی نزم وپڕمەترسدار ڕەنگبداتەوە. لەژێر هەیمەنەی دەسەڵاتێکی داڕزاودا هاونیشتیمانی بۆ هەناسەیەکی تری ژیان و دۆخی مەمرەومەژی ناچارکراوی دەست پانکردنەوەو سواڵکەریی بەپیشەکراوبێ، بەجۆرێك لەنیشتیمانێك خەلكی کەڕامەت و شکۆی مرۆڤایەتی هەمیشە تێداشکێندراوبێت!

بەداخەوە، بەهۆی سەرسەختی و بەژەوەندخوازی حیزبی لەماوەی چارەکە سەدەیەک لە حوکمڕانی کوردی هەرچی داهات و خێروبێری ئەم نیشتیمانەیە لەنێوگروپێک بەش بەش کرا و لەکۆشک وتەلارەکان گلدارایەوەو خۆشبژێوی نەوەی نەوەکانیان مسۆگەرکرا. گەلی ڕەشوڕوت و هەژار و نەداریش لەبێ مووچەیی و بێ خزمەتگوزاری و بێکاری هەموو یاسایەکی ویژدانی مرۆڤایەتیان شکاند. تائەوڕادەیەی هاوڵاتی کورد بەبەرچاوی هەموودونیا لەکەناڵەکاندا بانگەوازی فرۆشتنی گورچیلەکەی هیوای دەستکەوتی پارەی پاروەنانێك بۆمناڵەکانی دواچارەسەریبێت، خانەنشینکراو لەپاداشتی ڕەنجوماندوبوونی لەچاوەڕوانی سەرەی مژدانەی چەندتاقەهەزارێکی موچەی بڕدراو کۆتاڕۆژی ژیانی بێت، قوتابی وخوێنکار بۆپێشکەوتنی زانست و فێربوون ڕوخانی خوێندنگایەک گۆرستانی خەونەکانی بێت، مناڵێک لەباوەشی چاودێری تەندروستی چارەنوسی دەستی بڕدراویبێت، باوکێک بۆداوای دەرمانی دەردوئازاری جەستەی باجی چاو دەرهێنانیبێت.

بۆیە بۆکۆتاهاتنی ئەم ستەم و کارەساتە ویژدانهەژێنانەو چیرۆکە جەرگبڕو مەرگەساتانە، بڕیاری ستەمی مووچە و سیستەمی وەزارەتی دارایی هەڵبوەشێتەوە. پێویستە لەهەنگاوی یەکەمدا، خێروبێری ئەم مەملەکەتە لەژێر چنگی گروپی حیزبی بە ناوی وەزارەتی دارای وئابوری هەرێمی کوردستان دەربهێنرێت و لەڕێگای فیزەکارتێک مووچەی مانگانە لەلایەن حکومەتی ناوەندی دابینبکرێت و لەبانکی فیدرالی شارەکان فەرمانبەر بتوانێ بیکاتە دروا. بەمەش ئەرکی وەزارەتی دارای کۆتای پێدێت و هەڵدەوەشێتەوە و دەتوانرێ لەژێرناوی نوێنەرایەتی کورد لەوەزارەتی دارای حکومەتی فیدرال ئۆفیسێک بۆکاروباری هونەری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێگای ئەم وەزارەتە پڕبکرێتەوە. ئەم هەنگاوە لەبەرژەوەندی هەرێمە چونکە تەکانێک دەداتە بەر سیاسەتی حکومەت کەگرنگی بەبوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ وپیشەسازی وگەشتوگوزاری بدات و وەک سەرچاوەی داهات پشتی پێببەستێ و ناوەندی کار بۆهاوڵاتی فەراهم دەبێت و ڕێژەی باج و دەرامەت زیاددەبێت وداهاتی ناوخۆ ئەبوژێتەوە.

لە هەنگاوی دوەمدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیکەری هەلوەشاوەی وەزارەتی دارای بەگشت فەرمانبەرەکانیەوە لەچوارچێوەی وەزارەتێکی نوێ بەناوی وەزارەتی خزمەتگوزاری مرۆیی ڕێکبخاتەوە، داهاتی پشکی کورد بەڕێژەیی لەداهاتی باج و ڕسوماتی ناوخۆو گومرگ و فرۆکەخانەکان و دەروازەسنوریەکان بخرێتە گەنجینەی ئەم وەزارەتە نوێ یە، پلانی ساڵانەی وەزارەتەکە ئەرکی ماددی سەنتەری نەخۆشی ئۆتیزیم و تالاسیما و شێرپەنجە و خانەی بەساڵاچوان و خانەی مناڵەبێسەرپەرشتان و تێچوی ئەو نەخۆشیانەش بگرێتەئەستۆ هەرکاتێك هاونیشتیمانی لەدەرەوەی ووڵات پێویستی بەچارەسەری پزیشکی بێت، لەگەڵ دەستەبەرکردنی کەرەستەی کەمئەندامان وپەکەوتووان و دابینکردن سەرجەم پێداویستی سەنتر و خانەکان .

ئەم هەنگاوە هاوشێوەی زۆرێک لە هەرێمە پێشکەوتوەکانی جیهانە وەک هەرێمەکانی ووڵاتی کەنەدا کە ساڵانە بەشێک لەداهاتی باج ودەرامەتی هەرێمەکەی لەپشکی باج ودەرامەتی حکومەتی ناوەندی فیدرال دەستیدەکەوێت و گلیدەداتەوە لەژێر ناوی (Canada Revenue Agency) واتە بەکاربەریی باج ودەرامەتی کەنەدا بۆخزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمەکەی بەکاریدەهێنێتەوە. دەکرێت لەهەرێمی کوردستانیش هەمان بیرۆکە پەیڕەوبکرێت و ببێتەهۆی گێڕانەوەی ڕێزوشکۆمەندی بۆهاونیشتیمانی تاوەکو هەستی نەتەوەیی و خۆشەویستی خاک و نیشتیمان چەکەرەبکات و هەستی ڕێزگرتن و بەهای مرۆڤبوون بچێتەوە قالبی خۆی. بەدەر لەم هەنگاوە هاوڵاتی لەئەگەری دوچاری نەخۆشیەکی کوشندە ، کەمئەندامی و تەمنداری، ….دا، دەبێ بەدیارمەرگێکی هێواش دواڕۆژەکانی تەمەنی بژمێرێت! لەناخەوەتێکشا و داروخاوبێ چونکە هاوڵاتی لێقەوماو کاتێک کەموکوڕیەکەی لەتوانای چارەسەری خودی خۆی بەدەربوو ئیتر زۆرجار ناچاردەبێ پەناببات بۆ سواڵکەردن و دەستپانکردنەوە ئەمەش ئەوپەڕی بێرێزی و ڕیسوایی یە حکومەت دەرحەق بەهاونیشتیمانی بکات!

ئەو توێژەهەڵپەرستە سیاسیەی، ترس و دڵەراوکێ لەهەناوی گەل بەرپادەکەن بەبیانوی پڕوپاگەندەی پیلانگێری و مەترسی سەرقەوارەی هەرێم و بیانوی دەستی دەستی کردنی کێشەی مووچە وبودجەی هەرێم تەنها ئەرکیان ترسی لەدەستدانی دەستکەوتی پلەو پۆستی چینی دەسەڵاتدارانی هەرێمە. چونکە ئەگەر توێژێکی خەمخۆری گەل لەم مەملەکەتدا بوونی هەبوایە چارەنوسی ئەم گەلە بەم نەهامەتی و مەرگەساتە نەدەگەیشت. هەموو ئاماژەکان دەریدەخەن کە ئەگەر تەواوی کێشەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی بەغدا چارەسەرکرا ئەوا کێشەی قەرزی کۆمپانیانەوتیەکان جارێکیتر نێوان هەرێم وبەغدا ئالۆزتردەکاتەوەو هیچ چارەسەریێکی ڕیشەیی لە ئامادەباشی دانیە، دوورنیە ئەم قۆناغە مەترسیدارە سەرهەڵبدات و جارێکی تر مووچەوقوتی رەشوڕوت بکەوێتەوە ململانێ ی دادگای فیدارلی عیراقی بەپاساوی قەرزی کۆمپانیانەوتیەکان هاونیشتیمانیان ببنەوە قوربانی. بۆنموونە ئەگەر لایەنێکی خەمخۆر لە ڕۆژی ڕەشی تەنگانەی کورد لەجیاتی بیرۆکەی پاشەکەوتی مووچە، ئەگەر گرفتی قەرزی ملیاردۆلاری کۆمپانیانەوتیەکان بەگوێرەی ڕێژەی کورسی حیزبەکان لە پەڕلەمانی کوردستان بەپڕۆژەیاسایەک قەرزەکان بخرایە ئەستۆی سەرکردە پارەدارەبلیۆنێرەکانی حیزبەکوردیەکان ئەوکات ئەم گەلەشکۆشکاو و ڕەنجەڕۆنەئەبوو. لەداهاتووش نەوەی کورد باجی هەڵەی سیاسی حیزبەکانی نەئەدا و نیشتیمان نەئەکرا بە دۆزەخی خەونەکانی نەوەی نەتەوەی کورد. چونکە لەم هەڵومەرجەنالەبارەدا هیچ داهاتووێکی بەرنامەداڕێژراو نیە تاوەکوکێشەچێنراوەکانی گەلی کورد بنەبڕبکات. کەواتە لەئێستاوە قەدەری داهاتووی نەوەی کورد لەدوڕیانێکی تاریکدا بەقەرزێکی سەپێندراو سپێردراون.




1987 کتێبی برینى من

نوێترین کتێبی (داستان بەرزان) ئەو ناونیشانەى سەرەوەیە، کە پێکهاتووە لە چەند نامەیەک، لە میانى ئەم نامانەوە نووسەر بەشێک لەو ڕووداو و بەسەرهاتانە دەگێڕێتەوە کە لە منداڵی و هەرزەکارییدا بەسەری هاتوون یان لە نزیکەوە ئاگاداریان بووە، لە بارەى ئەم کتێبەوە داستان دەڵێت: ئەم کتێبە سندوقێکى بچکۆلەیە تێیدا کۆمەڵێک دیمەن و بەسەرهاتى ڕابردووى خۆمم تێدا گێڕاوەتەوە، لەسەرەتادا بڕیار نەبوو ئەم سندوقە بکەمەوە و بیخەمە بەردەستى ئەوانیتر، بەڵام پاشان ئەو بۆچوونەم گۆڕدرا و ئێستا ئەو کتێبەى دەیخوێننەوە بەشێکى ئەو ڕابردووەیە کە من پێم وایە زۆرینەیان لەجۆری ئەو برینانە کە مرۆڤى ئێمە زۆرجار ترس و شەرمى لە باسکردنیان هەیە و خستەڕوویان بەکارێکى نەگونجاو دەزانێت، بەڵام من هەوڵمداوە وەک خۆیان و بەپشتبەستن بە زمانێکى ساکاری شیعریی پیانگێڕمەوە.

نووسەر لە بەشێکى ئەم کتێبەیدا نووسیوویەتى: نەنکم خاوەنی هێمنییەکی جوان و شاعیرانەی سەدەکانی پێشوەوە، کە زۆرکات وای بۆ دەچم ڕەفتاری نەنکم نزیک بێت لە ڕەفتاری (مەحوی) شاعیرەوە، ئەمەشم لە میانی خوێندنەوەی چەندین جارەی دیوانی ئەو شاعیرە و وێناکردنی ئەو لە خانەقاکەیدا کە دواساتەکانی ژیانی تێدا بەسەربردووە، سەرچاوەی گرتووە، نەنکم تەنیا شیعر نانووسێت، ئەگین ماڵەکەی خۆی وەک خانەقایەک دێتە پێشچاو، کە تێیدا لە خەڵوەتدا بێت، ئەوەتا ئامادەنییە تەنیا دوو ڕۆژ لەو ماڵە دووربکەوێتەوە، بەردەوام بە ناو باخچە و ژوورەکاندا دێت و دەچێت، نازی گوڵەکان دەکێشێت و پەنجەرەی ژوورەکان دەخاتە سەر عیشوەی هەتاو و بەدەم شنەیەکی فێنکی بەیانییە خەونەکانی شەوێی بۆ چێشتەنگاو دەگێڕێتەوە.
لە بارەى نەنکیشیەوە نووسەر دەڵێت: کاراکتەری نەنک لە ژیانى مندا تەنیا دایکى باوک یاخود دایک نییە و لە دوورەوە ببینم پیردەبێت و دەمرێک، بەڵکو لە تەواوى ژیانى منداڵی هەرزەکاییمدا ئەم کاراکتەرە هەم دایک و هەمیش باوک بووە بۆم، بۆیە ئامادەیی ئەو لە دونیا مندا ئامادەییەکى بەچاو و کاریگەرە و مردنى ئەوانە من پیر دەکات و پاشان دەمکوژێت.

ماوەتەوە دەربارەى داستان بڵێین: ئەم نووسەرە پێشتر چەند کتێبێکى شیعریی چاپ کردووە و هەروەها دەچووى کۆلێژى هونەرەجوانەکانە بەشی شانۆ، خاوەنى چەند کارێکى دەرهێنانە بۆ چەند شانۆنامەیەکى جیهانى، دیارترینیان شانۆیی (بەدەم چاوەڕوانى گۆدۆوە)یە لە نووسینى نووسەری ئێیرلەندى (سامۆئیل بیکێت)ە و ئێستاش مامۆستایە لە پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى سلێمانى/ناحکومى.
تێبینى: ئەم کتێبە ئێستا لە ناوەندى غەزەلنووس دەستدەکەوێت




لەڤارۆڤ، بووە بە توتی ئەردوغان! … ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی

ڕوسیا، لە سەردەمی یەک لە دوای یەکی، دەسەڵاتدارانی سیاسی وڵاتەکەی، لە ژێر دروشمی بریقەداری جیاجیادا، وەک زلهێزێک، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ پرسی کورد هەر مایەی نەهامەتی و ماڵوێرانی بووە!
دەسەڵاتدارانی روسیا، بە ناوی دۆستایەتی و پاڵپشتی لە مافی کەمە نەتەوەکان، یان لە ژێر دروشمی، بڕوا بوون بە ئایدۆلۆژیای “سۆشیالیزم، مارکسیزم و لینینزم” و بونیاتنانی “دیکتاتۆڕیەتی پرولیتاریا”، هەموو کاتێک، فریوی میللەتی کوردیان داوە و لە ژێڕەوەش خەریکی چاڵ هەڵکەندن بوون بۆی.

موسکۆ، بە سەدان جار، شۆڕش و جوڵانەوە کوردییەکانی گورگان خوارد کردوە و توشی شکەستی کردوون، لە مێژوودا، بە سەدان نمونەی لەو جۆرە بەدی دەکرێن.
ئەمڕۆ، مێژوو خۆی دوپات دەکاتەوە لە عەفرین. روسیا، ڕۆژێک پێش لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، هەموو هێزەکانی لە نێو ئەو شارەدا کشاندەوە، چرای سەوزی بۆ “ئەردوغان”ی دژە کورد و مرۆڤاییەتی داگیرساند، بۆ ئەوەی بە ئارەزووی دڵی خۆی، لەشکرکێشی ئەنجام بدات، بۆ سەر شاری “عفرین”، کە یەکێکە لەو شارانەی، لە سوریا، بۆتە لانەی پەنابەر و ئاوارە بووانی جەنگی شەش ساڵەی سوریا، کە روسیا یەکێکە لەو زلهێزانەی، ئۆباڵی هەڵگیرساندنی ئەو جەنگەشی لە ئەستۆدایە، کە تا ئێستا زیاتر لە ٥ میلیۆن خەڵکی سیڤلی بێتاوانی تێددا شەهید بووە و بە میلیۆنان کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون!

لەڤارٶڤ ، وەزیری دەروەی روسیا، ئەردوغان ئاسا، دژ بەو هەڵوێستانەی ئەمریکا دەوەستێت، لە دروست کردن، پڕچەک کردن و مەشق پێکردنی سوپایەکی ٣٠هەزار کەسی لە باکووری سوریا، نیشتجێ کردنی ئەو سوپایە، بە درێژای سنووری نێوان سوریا و تورکیا و عیراق. لە میانی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩/١/٢٠١٨دا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێرێ ئار- تی، لە ڤارۆڤ، گوتی” ڕۆڵی ئەمریکا، لە باکووری سوریا، هۆکاری سەڕەکییە لە سەرهەڵدانی کارەسات و ئاڵۆزکردنی کێشەکان لە نێوان “تورکیا و کورد”، دوای ڕاگەیاندنی پلانی واشینگتۆن، بۆ دروست کردنی هێزی سنووری لە باکوور، پێکهاتوو لە کورد”.
لەڤارٶڤ ، بووە بە توتی ئەردوغان، و مافی ئەوەی پێدەبەخشی کە هێزێکی وەک “یەپەگە” بە تیڕۆڕست بزانێت و بوونی هێزێکی لەو جۆرە، کە ئەمریکا پشتیوانی لێ دەکات، مەترسی بێت، بۆ سەر تورکیا. لەڤارٶڤ دەڵێت “سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا، لە لێدوانەکان هەڵگەڕایەوە و گوتیان ئەم لێداوانانە بە هەڵە دراوە، بەڵام ئەنقەرە پێی وایە “یەپەگە”، هێزێکی تیرۆڕیستە و هێڕشی سەربازی بۆ سەریان ئەنجام دەدا، هەرچەندە، ئەو ڕووداوانەی کە دێنە پێشی بەشێکن لە سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا”.
لەڤارٶڤ ، هیچ پابەندبوونێکی ئەخلاقی مرۆڤایەتی، لا گرنگ نییە، هیج پرنسیپێکی نییە بەرامبەر پرسی نەتەوەیەکی “٤٠”میلیۆنی وەک کورد لە ناوچەکە! هەروها گوتە و لێداونەکانی ڕاستەوخۆ، هاندان و پاڵپشتیە، بۆ هەڵوێستەکانی تورکیا، بەرامبەر بە کورد، بە تایبەتی بەرامبەر بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ شاری “عەفرین”.

وەزیری دەرەوەی روسیا، تورکیا، دڵنییا دەکات، لەوەی کە ئەمریکا، خەریکی گۆڕانکارییە لە ناوچەکە، لە هەوڵی ئەوەدایە حکومەتێکی ئەلتەرناتیڤ دروست بکات، لە سوریا، لە هەمان کۆنفرانس دەڵێت” لە ڕاستییدا، هێزەکانی ئەمریکا، بەجدی کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئەلتەرناتیڤی حکومەتی سوریا دروست بکەن، لە ناوچەکانی سوریا”.
روسیا، هەوڵدەدا، وەکو زلهێزێکی دنیا، ئامۆژگاری تورکیا بکات، سیاسەتی ئەمریکای بۆ شێ بکاتەوە و پێی بڵێ ئەوەی تۆ لێ دەترسیت ڕووبدا، ئەوا ئەوانیش نیگەرانن و بێگومان ڕوودەدا! لەڤارٶڤ دەڵێت” ئەمریکا هەڵوێستەکانی دژ بە یەکن، دەربارەی سوریا، ئەمە سیمایەکی تایبەتی سیاسەتی نوێی ئەمریکایە، تا دەگات بەو هۆیانەی کە بڕیاری مانەوەیان دەدەن لە سوریا، ئەم جۆرە هەڵوێستانەی ئەمریکا جێگە نیگەرانی روسیایە”.




*بۆ یەکگرتو لە حکومەتدا قوچاندی….؟! … موزەفەرعەبدوڵا

لە ئاکامی قەیرانی ئابوری قوڵو، کۆمەڵی ئاڵوگوری سیاسی و سەربازی لە عێراق و ناوچەکەو ،شکستی حکومەتیە بنکەفراوانەکەی یەکگرتو و هاوپەیمانەکانی و، برینی موچەکانیان و هاوکات نارەزایەتی یەکانی خەڵک لە دژی ئەم دەسەڵاتە تا رادەی بەرزکردنەوەی دروشمی روخانی ،هەموو ئەمانە لە چەند مانگی رابردودا بونە هۆکاری گەورە تا یەکگرتویی ئیسلامییش لەوحکومەتە شکست خوارودوەدا تیبقوچینی.
سەرەنجام لە کوبونەوەی ئەم هەفتەیەی سەرکرادایەتی یان بە زۆرینەی دەنگ بریاری قوچانیان لە حکومەتدا.ئەم بریارەشیان گوایە دوای بی وەڵامی پارتی و یەکیتی هات بە پرۆژە پێشنیاری یەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی . هەر بە دوای ئەم بریاڕەشدا کەوتنە ساتوسەودا لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی حکومەت، لەوانە گۆران و کۆمەڵ ،بەمەبەستی نزیکبونەوەو هاوکاری یەکتر بەرامبەردەسەڵاتی پارتی ویەکیتی.

جا ئەم قوچانەی یەکگرتویی مفتەخورانی گەندەلی و سەرفترەو زەکات بونە روداوو هەواڵی گەرمی دەزگاکانی راگەیاندنو، ڕاو سەرنجی بەشیکی بەرچاوی خەڵکی بە تایبەتی چاودیرانی سیاسی .
ئیستا پرسیار ئەوەیە کە بۆچی لەم کۆتایی یانەدا یەکگرتو یان بڵیین ئەهلی مفتەخورانی سەرفترەو زەکات و خیرو سەدەقەو گەندەڵی دەسەلات لەم حکومەتەی بنکەفراوانی شکستخواردوە قوچاندیان؟!!
بەر لەوەی رای خۆمان لەم گوشەیەوە بدەین سەرەتا پیویستە رایەکی کورت لەسەر یەکگرتو بدەین بۆ زیاتر دەرخستنی ناوەرۆکی ئەم جەماعەتە.هۆکارەکانی پشتی قوچاندیان.

یەکگرتوی ئیسلامی کەلەسەرەتای نەوەدەکان خەڵکی کوردستان لەوپەری نەهامەتی و نەداری و بیکاری و هەژاری و ئاوارەیی ..هتد دەژیان ،و تازەش دەستوپەنجەیان لەگەڵ دەسەڵاتی میلیشایی و مافیایی پارتی ویەکیتی و هاوپەیمانەکانیان نەرم دەکرد، لەم کاتانەدا ئەمانە خۆیان وەک کۆمەڵەیەکی خیرخوازی ناساند. لە پاڵ خیرو سەدەقە و سواڵو بەکری گیرواویان بۆ دەسەڵاتە ئیسلامی یە خیڵەکی یەکانی ناوچەکە ،بەتایبەتی قەتەرو ئیمارات و سعودیە خۆیان گەورە کردو پاش ماوەیەک وەک حزبیکی سیاسی خۆیان راگەیاند.
بە پارەی ئەو ووڵاتانەو خیرو سەدەقەو سەرفترەو زەکات کۆکردنەوەو، بەناوی هاوکاری خەڵکی هەژارو نەدار، توانیان سەدان و هەزاران کەس بە تایبەتی لە منالان لە مزگەتەکان بۆ خویندنی قورئان و ئامانجە سیاسی یەکانیان کۆ کەنەوەو بیرۆکەی توندوتیژی و تیرۆر بکەنە میشکیانەوە.
پاش باڵاکردنیان بەهۆی ئەم کارانەیانەوە بەشداری هەڵبژاردنو دەسەڵاتیان کرد. ئیتر بونە لایەنیکی بەرچاو لەنیوان پارتی و یەکیتی و،کاری یان بو بە دەسەڵڵای سیاسی لەم نیوەدا . بە تایبەتی لەکاتی شەرو ململانیی نیوانیان. بەم کاری دەڵاڵی یەش لەهەردو لا بونە شەریکە دزیان و پارەیەکی زۆریان کۆکردەوە. بەم پارەیەش مشتیک لەمەلائەفەندی یە مفتەخورەکانیان لەدەور ی خویان کوکردەوەو بون بە تیۆریسیەن و بیرمەندانی جیگا نوکتەی رەوتە ئیسلامی تیرۆرریستی یەکانی تر هەتا جیگاگالتەجاری سەلەفی یەکانی برای دینی یان. هەڵبەت جگە لە بەکریگیراویان بۆ دەسەڵاتە کونەپەرستەکانی وەک قەتەر سعودیەو ئیمارات هاوکات بونە زورناژەنی حزبەکەی ئوردوگان و دەوڵەتی تورکیاش.

بەم کاری دەلاڵی سیاسی یانەیان بونە لایەنیکی تارادەیەک قورس لە پارسەنگی دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی وبەردەوامی لە مفتەخواردنی دزی وگەندەڵی و سەرفترەو زەکات و خیرو سەدەقەی ووڵاتان.وە لەهەمو ئەم ساڵانەدا کە خەڵک لەوپەری بیکاری و نەداری و هەژاری و بیخانەولانیی وئاوارەیی و دەیان دەردو مەینەتی تردا ژیانی کولەمەرگی یان دەبردەسەرو بەردەوامیش خەلک نارەزایەتی یان لە دژی دەسەلات دەردەبری ، ئەم یەکگرتوە لە دژی دەسەڵات خویان بە بەشیک لە جەماوەری نارزای نەزانیوە بەڵکو هەمیشە ماستاویان بو دەسەڵات کردوە.خۆ ئەگەر هاوکاری یەکانیان کردبی بە خەڵکی هەژار وەک ئاماژەمان پیدا ئەوە بۆ لایەنگرانی خویان بووە یان بە مەرجی لایەنگری خیرو سەدەقەیان بە خەڵکانیک کردوە.
ئێستاش کە دەسەڵات و حکومەتی بنکە فراوانەکەیان توشی بنبەست و شکستو قەیرانی قولی ئابوری بونەو لە نیو ئاڵوگوڕو هاوکیشە سیاسی یەکانی ناوچەکەو جیهان ئاسۆیان لیڵ بوەو، هاوکات نارەزایەتی خەڵکیش لە دژیان قولپ دەدا کە لە نارەزایەتی یەکانی مانگی رابردو تا رادەی سوتانی بنەوبارگاکانیان رۆیشت . ئا لەم کاتەدا بریاری قوجانیان داوە لە دەسەڵات.وە بە ئومیدی ئەوەن لەپاڵ نەیارەکانی دەسەڵات کە زیاتر گۆران و کۆمەڵی ئیسلامین خویان مەلاس داوە تا نەکەونە بەر لاوفاوی نارەزایەتی و ڕاپەڕینی خەڵکی بیبەش و ئازادیخوازی کوردستان لە داهاتودا.
بەڵام ئەم تیوقاچانەیان نەک هەر نایانکاتە بەرەی خەڵکی نارازی کوردستانەوە بەڵکو هەر بە چاوی دەلالی سیاسی نیوان دەسەڵات و نەیارەکانیان تەماشایان دەکەن و مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
*ڕۆشنبیرە رەهەندی یەکانی پەراویزی دەسەڵاتی مافیایی خەریکی چین؟!

روداوو هەواڵیکی تر لە رۆژەکانی هەفتەی رابردوو، کە ببونە تایتڵی بەشیکی بەرچاوی دەزگاکانی راگەیاندن ،و جیگای قسەوباس وپرسو را گۆرینەوە، بە تایبەتی لە ناوەندە رۆشنبیری یەکان ،هەواڵی دیدار و گفتوگۆی نیوان ئاراس فەتاح و ریبین هەردی بو لەگەڵ سەرانی لایەنە سیاسی یەکانی دەرەوەی دەسەلاتە شکستخواردووی یەکیتی وپارتی. لەوانە دیداریان لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی.

هەڵبەت ئەوەش بڵیین کە ئەم دوو زاتە بە شیوازی جۆراوجۆر دەستیان داوە بەم سەردانو دیدارانەو، بە ووتەی خۆیان بە نوینەرایەتی کۆمەڵی رۆشنبری هاودیدی خۆیان. بە ئومیدی ئەوە سەرانی ئەو لایەنانەی دەرەوەی دەسەڵات بە دەسپیشکەری و رینوینی و پیشنیارو پرژەی ئەوان بگەنە ریکەوتنێک .وە هاوپایەیمانی یەکی گەورەو فروانی سیاسی و کۆمەڵایەتی پیکبیین بەرامبەر دەسەڵاتی رەهای پارتی و یەکیتی . پاشان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە مانگەکانی داهاتو بەڵکو بەهۆی ئامۆژگاری یەکانی ئەم زاتانەوە پارتی و یەکیتی لە دەسەڵات دورخرینەوەوپەرلەمان و حکومەتیک دامەزرینن کە لە خزمەت خەڵکدا بی بە قسەی خۆیان.دیارە ئەم ئامانجانەیان ،جگە لە دیدارو کۆبونەوەکانیان لەگەڵ سەرانی ئەو لایەنانە کە رایانگەیاندوە،هاوکات بە شیوازی جۆروجۆری تریش وەک نوسین و بەیان دەکردن و چاوپیکەوتن ..هتد راگەیاندوە.
بۆیە تا ئەو جیگایەی ئەم هەواڵەش بوتە مایەی پرسو رای گشتی پیویستە ئیمەش قسەیەکی لەبارەوە بکەین تا روونیکەینەوەو بزانین ئاخۆ ئەمانە ئەم هەوڵوکارانەیان وەک کۆمەڵی رۆشنبیر دەچیتە چوارچیوەی بەرژەوەندی یەکانی زۆرایەتی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان..؟!
یان تەنها بۆ بەرژەوەندی یە تاکە کەسی و لە چوارچیوەی مانەوەو ریگا گرتن لە داروخانی ئەم دەسەڵاتو سیستەمەی کوردایەتی و عەشیرەتی و نیمچە ئیسلامی یە؟!

بەڵام بەر لە وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارەو رونکردنەوەی ،باشترە قسەیەکی کورت لەسەر پێگەی چینایەتی رۆشنبیران بە گشتی و ئەم رۆشنبیرانەی پەراویزی دەسەڵات بکەین
سەرەتا ئەوە بڵییم کە زۆریک لە رابەرانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە مارکسەو تا لینین و ترۆتسکی و گرامیشی و، تا لەم دەورانە رابەریکی وەک مەنسور حیکمەتیش لە گۆشە نیگای جۆراوجۆری فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی چینایەتی یەوە قسەیان لەسەر پێگەو ڕۆڵی رۆشنبران لە بواری فکری و سیاسی و ململانیی جینایەتی کردوە.وە بە گشتی رایان وابوە کە تویژی رۆشنبرانیش لە بەشی جوراوجور پیکهاتون بەشیکیان بریتین لە بیرمەندو ئەکادیمی و رۆشنبیرانی راستەوخوی دەسەڵات و بەبەردەوامی خەریکی راویژ کارین لەسەر شیوازی بەریوەچونی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لە چوارچیوەی سیستەمی سەرمایەداریدا.وە بە ناوکۆکەی فکری دەسەڵاتو سەرجەم سیستەمەکە دادەنرین، بە تایبەتی ئەم بەشە لە رۆشنبیران لە ووڵاتە سەقامگیرە ئابوری و سیاسی یەکانی وەک ئەمریکاو ئەوروپاو روسیاوە بگرە تا چیینو یابان و…هتد هەن، وە لە دەیان دامەزراوەی فکری و سیاسی و ئیداریدا جگە لە زانکۆکان کارەکانیان راستەوخو یان ناراستەوخۆ لە خزمەتی چینی بورژواو سیستەمی ئابوری یە سیاسی یەکەیدایە .تەنانەت زۆر جار ئەمانە خەریکی وانەفیرکردنی سەرۆکەکانی ئەمریکاو ووڵاتە زلهیزەکانیش .بۆ نمونە زۆربەی سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ ووتاردانەکانیشیان لەژیر پرسو راو چاودیری ئەمانەدان.

ئەمانە ئیتر بەشیکن لە چینی بۆرژوای فەرمانرەوای سەرمایەداری و سەرجاوە فکری و رۆشنگەری یەکانیان.وە هیچ دەسەڵات و رژیم و دەوڵەتیک بێ بەی ئەم تویژە ناتوانێ ماوەیەکی زۆر بمینیتەوە.هەڵبەت دەبی ئاماژە بەوەش بکەین لیرەدا کە بیرمەند سەرەتایی یەکانی دەورانی رینیسانس – رۆشنگەری – کە ریخۆشکەری ریگای فکری و رۆشنبیری بورژوای تازەهەڵچو بون لە دژی سیستەمی فیوداڵی سەدەکانی ناوەراست بونە پیشەنگی ئەم تویژە. بەرهەمە فکری یەکانیان لەهەمو بوارەکاندا بون بە دەسکەوتی گەورەی مرۆڤایەتی .وە هەر لەسەر بنەمای بەرهەمە فکری و فەلسەفی و سیاسی و ئابوری یەکانی ئەمانە گەورە بیرمەندانی تر وەک مارکس و ئەنگلزو دەیان تر ئاڵوگورو وەرچەخانی فکری و فەلسەفی و سیاسی یان داهینا.بۆ نمونە بە بی فەلسەفی هیگل و فیورباخ و، بە بی ئابوریناسی وەک ئادەم سمس و ریکاردو رۆبرت ئەوین و …هتد دەسراگەییشتنی مارکس بە داهینانەکانی خۆی هەرگیز ممکن نەبو.

بەڵام بیگومان کۆمەڵگا بە سەرخانو ژیرخانی یەوە لە شوینی خوی چەق نابەستی و هەمیشە لە جوڵەو ئاڵوگورو وەرچەرخانە روو بە پیشەوە .ئەمەش لە ڕوی خودی یە نەزعەیەکی ئینسانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی یەو لە رویەکی ترەوە ئاکامی گەشەی ململاننی نیوان هیزی بەرهەمهین و خاوەنی بەرهەمو هۆیەکانی بەرهەمهینان وسیستەمی بەرهەمهینانە.جا لەم چوارچیوەیەدا و لەگەڵ کۆتایی هاتنی سەدەکانی ناوەراست و باڵاکردنی چینی بورژوا لەهەمو روی یەکەوە رۆشنبیرانیش پیگەکەیان لەهەمو رویەکەوە دەگوری هەروەک ئەمرۆ دەیبین.
هەڵبەت لەنیوان رۆشنبیرانی چینی بورژوازی سەدەی رینیناس، و تەنانەت دوای دەسەڵاتگرتنیشی تا ئەمرۆ ئاڵوگورو وەرچەرخان لەهەمو رویەکەوە رویداوە ،هەر بۆیە پیگەی رۆشنبیرانیش وەک توێژیێک کە زۆرینەیان تەنها لە روانگەی ئاڵوگۆری فکری یەوە کۆمەلگاو دیارەدەکانی دەبین کە گۆرانی بەسەردا دیت.
بەڵام ئەوە زیاتر لە سەد ساڵیشە ئیتر نە ئەکادیمی و رۆشنبیرانی بورژوای ئەمرۆ سپنبزواو رۆبسبیرەو ڤولترەکانن نە ئابوریناسەکانی ئەمرۆ ریکاردۆ رۆبەرت ئەوینەکان و ئادەم سمیسەکانن.
بە تایبەتی ئەم راو لیکدانەوەیە ئیتر بۆ رۆشنبیرو ئەکادیمی…هتد ناوەوەو دەوری دەسەڵاتی قەومی و خیڵەکی ئەمرۆی کوردستان بە هیج شیوازیک ئاو لەوسەرچاوانەی سەدەکانی رینیناس ناخۆنەوە.
تا ئەو جیگایەی دەگەریتەوە بە رۆشنبیرانی راستەوخۆی سەر بە جینی بورژوای کوردستان و جولانەوەکە قەومی یەکەی کە لە نەوەکانی سەرەتایی جولانەوەکە بون و ئیستا لە دوای زیاتر لە دوو دەیەی دەسەڵات بونەتە بەشیکی بەرچاوو لە دەسەڵات زۆریان لەناو سەروەتو سامان و سەرمایە وەک سیاستمەدارەکان گیژ بونە. زۆر ئاگاداری بارودوخ نین و بۆشیان مەبەست نی یە ئاگادار بن.بەڵام ئەوەی زیاتر بۆتە مایەی سەرەگیژە بۆ جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان ئەوە رۆشنبیرە وردە بۆرژواکانی پەراویزی دەسەڵاتن کە لەنیوان ناوەندو پەراویز دین و دەچن ناتوانن بە تەواوی لە جیگایەک لەنگەر بگرن .رەهەندی یەکانیش کە ئاراس و ریبین و مەریوان نوینەرایەتیان دەکەن بەشیکن لەم تویژە هەڵپەرستو خۆپەرستە.

هەر وەک وتمان بەشیکی زۆری نەوەی یەکەمی سەرەتای سەرهەڵدانی جولانەوەی ناسیونالیستی کورد- کوردایەتی –لە شاعیران و نوسەران و میژونوسان و چیرۆکنوسان و ئەکادیمی یەکان کە ئیستا پیر بونە هەر لەگەڵ بە دەسەڵات گەییشتنی ئەم تاقمە میلیشایی یانە لە سەرەتای نەوەتەوە بونە بەشیکی سەرەکی لە دەسەڵات ولەنیوان بنەماڵەو خیڵی بارزانی یەکانو تاڵەبانی یەکان کۆبونەوەو بونە راویژکارو راگەیاندنکارو پسپۆرانی سیاسی و ئابوری و ئیداری دەسەڵاتەکەیان . بەم کارەشیان بەشیکی گەورەی بودجەو داهاتی کوردستان لەپاڵ ئەم حزبانە دەچیتە گیرفانی ئەمانەوە.ئەمانە جگە لەوەی موچەی سەرو یاسایی خۆیان هەیە هاوکات زۆربەیان بە پلەی سەربازی باڵاو وەزیرو گزیرو بەریوەبەری گەورە خانەنیشنیش کراون بۆ بەڵگەش فایلەکانی هەموشیان لەبەردەست خەڵکدان بەهۆی ململانێی نیوان لایەنەکانی دەسەڵات دزەیان پیکراوە.
لە راستیدا ئەمانە ئەو بەشانەن کاتێ پارتی ویەکیتی بە دەسەڵات گەییشتن ، ئیمە کومونیستەکانیش کە دروشمی ناسیونالیزم شەرمەزاری یە بۆ بەشەری یەتمان بەرزکردوە ئەم رۆشنبیرو ئەکادیمیانەی ناو دەسەڵات کە لە دەوری بارزانی و تاڵەبانی بون دەتوت گویزیان بو دەژمیرن .ئەوەند ناحاڵی بون بەم دروشمە زۆر تینەدەگەیشتن . بەڵام ئەوەی لەبەرامبەر ئەم دروشمە دەنگی بە جویندان بە ئیمە بەرزکردوە ئەوە ئەم رۆشنبیرە وردە بورژویانەی وەک رەهەندی یەکان بوون ئیمەیان بە بەکریگیراوو دەسیسەی دەزگا جاسوسی یەکانی بە ووتەی خۆیان دوژمنانی کورد دادەنا لە دژی ئەزمونە ساواکەیان.
ئەوە ئەم رۆشنبیرە وردە بورژوا ناسیونالیستانە بون کە ببونە دەڵاڵو عەرابی دەسەڵاتی خیڵەکی کوردایەتی . ئەوان بون هەمو تیگەییشتنی خۆیان لەم دروشمە دروستە ئینسانی یەی ئیمە لە دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و خیڵەکی ئەمانە بەوە لیکدەدایەوە کە ئیمە دژی خەڵکی کوردستانین بە گشتی.
لە کاتیکدا ئیمە هەر چون دژی ناسیونالیزمی عەرەب – عروبە – ناسیونالیزمی ملیللگەرای ئیرانی و، ناسیونال فاشیزمی تورکیا بوین بەهەمان ئەندازەش دژی ناسیونالیزمی کورد – کوردایەتی بوین. بەڵام خۆشبەختانە ئیستا بەشیکی زۆری هەر ئەم نوسەرو رۆشنبیرە سەتحگەرایانە کە دژی ئیمە بون ئیستا زۆر بە توندنی دژی ناسیونالیزمی کورد- کوردایەتین- ئەگەر چی رەخنەو ناکۆکی و دژایەتی یەکانیان زیاتر روکەشی سیاسی یە رەخنەو ناکۆکی یەکانیان ماهیەتیکی جینایەتی نی یە.وە دەسنابەن بۆ بنەما ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکانی سەرهەڵدانو هەلومەرجی بە دەسەلاتگەییشتنی جوڵانەوەی کوردایەتی لەم سەردەمە کە ئەمە لاوازی یەکی زۆر گەورەو کرۆکی یە.

هەروەک نمونەی رەخنەو ناکۆکی و دژایەتیمان بۆ ئیسلام و جولانەوەی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمەکەی ،لەمبارەوە کاتی رامانگەیاند، هەر ئەم رۆشنبیرانە لەبەرامبەر ئیمە دەچونە پاڵ ئیسلامی یەکان. بەڵام ئەوەتا ئیستاش بەشیکیان وەک رەهەندی یەکان دەچنە پاڵیان و بەشیکیشیان خۆیان بە شیوازیک رادیکال کردۆتەوە لە دژی ئیسلامی یەکان و لە ئیمە رەخنەی توندترلە ئیسلام دەگرن کە زۆر جار رەخنەکانیان سەردەکیشیتە گەرەزپەرستی و لەگەڵ رەخنەکانی رەوتە رەگەزپەرستەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا یەک دەگرنەوە.
ئستاش ئەم رۆشنبیرانەی کە ناویان لە خۆیان ناوە رەهەندی یەکان کە ئەمانە بەرهەمی فکری نیو لیبرالیزمن، کە لە روی سیاسی یەوە تاتشرو ریگانو هلمت کوڵ نوینەرایەتیان دەکات، بونە بە دەڵاڵی سیاسی لە نیوان تاقمە قەومی و ئیسلامی یەکانی وەک گوران و کۆمەڵ و یەکگرتوو.وە خویان بە دژە دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی ناساندوە.
دەیانەوی ئەم تاقمانە، کە تا جەند مانگو هەفتە ، لە حکومەتە بنکە فراوانەکەی پارتی و یەکیتی بون. کۆیان کەنەوە ،تا لە هەڵبژاردنی مانگەکانی داهاتو جێ بە پارتی ویەکیتی لێژ کەنو ئەم بەرەیەی ئەوان دەسەڵات وەرگری. تا ئەمانیش شوینی رۆشنبیرە گەمژەو مشەخۆرەکانی سەربەدەسەڵات وەرگرن وەک ئاماژەمان پیدان.

جا ئاراس و ریبینیش لەم کاری دەڵاڵی سیاسی یەیاندا بە شانازی یەوە ئەوەش دەڵێن کە ئەوان وەک هەندێ رۆشنبیری هاوبیریان نین کە دەڵین رۆشنبیر نابێ بجیتە کایەو کاری سیاسی یەوە. بەڵکو هەر دەبی کاری ئاموژکاری بکا لە ڕیگای نوسین و رۆشنگەری یەوە.ئەمان کارەکەی خۆیان زۆر بە پیرۆزو شانازی نەتەوەیی زیاتردەزانن لە کاتیکدا ئەم کارەی ئەوان دەستیان داوەتی بە تەواوی ڕۆچوە بۆ ناو زەلکاوی هەلپەرستی و داوکەوتویی و دژی جەماوەری ستەمدیدەوە .
ئەوان بۆ بەردەوامی لە موچەو شیرینی یەکانیان نایانەوی ئەم دەسەڵاتە مافیایی ملیشایی و خیڵەکی یە لە لایەن نارەزایەتی و ڕاپەرینی جەماوەری ئازادیخوازەوە کۆتایی پی بی تا لە جیگای ئەمانە دەسەلاتیکی بە راستی ئازادیخوازو یەکسانیخوازو دادپەروەری جەماوەری پیکبی. بەڵکو دەیانەوی وەک گۆچان بچەمینەوە بۆ سەرانی گۆران و ئیسلامی یەکانی پەراویزی دەسەڵات .وە نەهێڵن سیستەمەکەیان بە تەواوی هەرەس بێهینی و ئەمانە ببنە جیگاگرەوەی پارتی ویەکیتی کە خاڵە هاوبەشەکانیان زۆر زۆر زیاترە لە خاڵە ناکۆکەکانیان.
بۆیە ئەم رەهەندی یانە ئەگەر شەرافەتمەندانە دەیانەوێ کارێک لانی کەمی خزمەتی تیا بی، بۆ جەماوەری ستەمدیدەو ئازادیخوازو هەمو ئەو حزب و لایەنانەی کە لەبەرەی کۆمەلایەتی جەماوەردان،ئەوە بی زەحمەت با واز لەم دەڵاڵی یە بێنن و بێنە ناو بەرەی جەماوەری نارازی یەوە کە دەمیکە دروشمی کۆتایی هاتنی هەمو سیستەمەکەیان بەرزکردۆتەوە. هەرجەند ئەم بەرەیە هیشتا خاوەنی ریکخراوی جەماوەری وسیاسی و بەدیلی سیاسی ئامادە نین بەڵام پر کردنەوەی ئەم لاوازی یانە لەگەڵ چونە سەرەوەی خەباتو نارەزایەتی خەڵک ممکنە.
*بۆ دەبی پشتیوانی لە خەڵکی خۆراگری عەفرین بکەین…؟!

هەڕەشە سیاسی و سەربازی یە توندەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر زاری کاربەدەستیانەوە، بە تایبەتی ئوردوگانی ئیسلامی و قەومی فاشی، لە جەند مانگ وهەفتەی رابردوەوە تا ئیستاش لە کوردستانی سوریا- رۆژئاڤا- کە وەک دەستەواژەو ئیدارەیەکی سیاسی بوتە ئەمیری واقع- یەکیک لە گەورەترین و گەرمترین هەواڵەکانی ناوچەکەو جیهانە بە حوکمی رەهەندی ناوجەیی و جیهانی ئەم کیشەوململانی و شەرەی کە چەندین ساڵە سوریا بوتە مەیدانە راستەوخۆکەی.
وە ئەم هەرەشانە بۆتە مایەی ریزبەندی یەکی سیاسی و کۆمەلایەتی فراوان لە ئاستی ناوچەکەو جیهان. بە شیوەیەکی گشتی رای ئازادیخوازی، لە ئاستی کۆمەلایەتی دا ، وە لە ئاستی فەرمیشدا هەندیک لە دەوڵەتەکانیش دژی ئەم هەرەشانەی دەوڵەتی تورکیاو ئوردوگانو سوپاکەیین. وە بە شیوازی جۆراجۆر پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین ئیدارەکەی دەکەن. هەرچەند ئەم ئیدارەیە هیشتا هەم لە لایەن زۆربەی دەوڵەتەکانەوە بەفەرمی نەناسراوە. هاوکات وەک ئەزمونیک کۆمەڵی ناکۆکی لەگەڵ خویدا هەلگرتوە لە رووی ئیداری و سیاسی یەوە کە لەنیوان هیزو دەوڵەتە بۆرژوازی وئیمپریالی یەکان دیتو دەچێ.
جا لەم بارەیەوە کە ئەم هەرەشانەی تورکیا بۆتە پرس ورای گەرمی گشتی بۆیە وا پیویست دەکات ئیمەش رایەکی کورتی لەبارەوە بدەین لە جەند خالیکدا کە بۆ دەبی هەتا ئیستاش کومونیستەکان و بەرەی چەپو ئازادیخوازی ناوچەکەو جیهان پشتیوانی لە خەڵکی و ئیدارەکەی بکەن، سەرەرای هەمو ئەو ناکۆکی یانەش کەلەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتوە کە بە جۆریک هەم ناکۆکەو هەم لەگەل بەرژەوەندییە جینایەتییەکانی جولانەوەی کریکاری و سوسیالیستی و کۆمۆنسیتی راستەوخۆ نایاتەوە.

بە تایبەتی کە ناوەرۆکی ئەم جولانەوەی سیاسی یەی کە لە پشتی بەرگری خەڵکی و ئیدارەکەیەوە بە تەواوی ئاسۆ و ئامانجی ناسیونالیزمی کورد زاڵە بەسەریدا .ئەگەر جی بەرپرسانی ئەم جولانەوەیە کە لە یەپەگە دا بەرجەستە بوتەوە وەک حزبیکی قەومی کورد کە ئەمەش بە رونو ئاشکرا دەلین ئەوان پشت بە فکری سیاسی ئوجالان ، ئاپۆیزم دەبەستن و سەرجاوەی فکری و سیاسی و کۆمەلایەتی و ئیداری ئەوانە. ریبازی ئوجالانیش جگە لە تیکەلەیەک لە ئایدیولۆژیای قەومی و گەرانەوە بۆ مۆدرینیتەیەکی روکەشی زیاتر هیجی تر نی یە .ئەمەش بۆ خۆ جیاکردنەوەیانە لەگەڵ رەوتە ناسیونالیستەکوردەکانی تر کە سوننەتو نەریتی خیڵەکی زاڵە بەسەریان . بە تایبەتی بو خۆ جیاکردنەوەیەیان لەگەڵ ئەزمونە گەندەلو میلیشایی یە خیلەکی یەکەی کوردستانی عیراق کە لە فەرهەنگی سیاسی ناسیونالیستیاندا بە باشور ناسراوە.
جا ئیدارەی رۆژئاڤا لە ناوەرۆکدا قەومی و لە رواڵەتو شیوەدا بە جوریک لیبرالانەیە. یانی بە جوریک ئەیانەوی وای دەرخەن کە ئەوان وەک ئیدارە فیدرالی یەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا، بە تایبەتی سویسرا وان .یان لانی کەم وەک نمونەکانی ئیدارەی زاتی و فیدرالی سۆڤیەتی دەورانی ستالین بە داوەن.
هاوکات ئەگەر چی وا وینا دەکەن کە شیوازی هەڵبژاردنەکانیان پەرلەمانی نی یە. بەلام هاوکات شوراییش نی یە ،هەروەک شورا کریکاری و جەماوەری یەکانی دەورانی شۆرشی ئوکتوبەری لینین ،و ئەلمانیاو زۆر وولاتی تر. کە هەلبژاردنیکی راستەوخوی جەماوەری لە شوین و کاری ژیانو فراوانترین شیوازی دیموکراسی جەماوەری بو. ئەمەی رۆژئاوا بە تەواوی لەم جورەش نی یە.
لە لایەکی تریشەوە ئەم ئیدارەو رابەری یە سیاسی و سەربازی یە زیاتر لە نیوان هیزە سیاسی و سەربازی یە زلهیزە ئیمپریالی یە کانی ئەمریکاو روسیاو فەرەنساو ئەلمانیا ..هتد دیت ودەچی .وە بە ئاشکراو رەسمی نە لایەنگری و نە دژایەتی هیچ یەکیک لەو دەولەتانە ناکات.هەر بۆیە لە رویەکەوە ئەم هەلویستە بە شیوەی کاتی بۆتە مایەی مانەوەیان.بەلام هەمو ئەم زلهیزانە جاویان تیبریوە تا رایکیشن بەلای خویانا لە کیشە و ململانی سیاسی و سەربازی یەکانی ناوجەکەو جیهان .بە تایبەتی ئەمریکا لە ریگای هاوکاری یە سیاسی و سەربازی یەکانی ئەگەری زۆری هەیە وەک بنکەیەکی سەربازی گەورەی خۆی لیبکا.وە ئەم ستراتیژەشیان نەشاردۆتەوە.

بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم سەرنجو تیبینی و رەخنەو ناکۆکی یانە کە لە لایەن بەرەی چەپو کومونسیتی، بە تایبەتی حزبە کۆمۆنسیتی یە کریکاری یەکانەوە دەگیری،پیمان وایە هەر دەبی تا ئیستاس پشتیوانی لەم خەڵکەو تەنانەت ئیدارەکەشی بکری للەم کاتەدا وبەم بەڵگانە:
یەکەم: لە بۆتەی هەمو ئەو شەرو ململانی سیاسی و سەربازی و شەری ناوخویی سوریا و دەخالەتی رژیمە کونەپەرستە ئیسلامی و قەومی یەکانی ناوجەکە ،لە سعودیەو قەتەرەوە بگرە تا تورکیاو ئیران و عیراق و خودی رژیمی سوریای قەومی فاشی تا دەگاتە زلهیزەکانی دونیا. بە تایبەتی روسیاو ئەمریکا. کە بونە هۆی کوشتنی سەدان هەزار کەس و ئاوارە بونی چەند ملیون و داروخانی بنەمای ئابوری و کۆمەلایەتی و فەرهەنگی هەمو سوریا و سەرهەلدانی دەیان و سەدان دەستەو تاقمی ئیسلامی و تایەفی و قەومی تاونباری وەک داعش. بەڵام خەڵکی ناوچەکانی رۆژئاوا دور خرانەوە لەم هەمو شەرو کوشتارو ئاوارەیی ماڵویرانی یە.هیشتا ئینسان لە سایەی ئەو ئیدارەیەدا سەرەرای شەری درەندانەی داعش و تورکیاش بەڵام ژیانیان ئاسودتر بوە وەک لە ژیانی خەڵکی ژیر دەستی رژیمی سوریاو تەنانەت عیراق و هەریمی کوردستانی عیراقیش.
دووەم: ئەم خەڵکەو ئەو ئیدارەیە توانیان بە هیزو ئیرادەی بەرگریکارانەی خویان شەری وەحشی ترین هیز کە داعش و تاقمەکانی تری وەک نەسرەو جەبهەی شام بو بکەن کە رژیمی ئوردوگان و سعودیەو قەتەرو تەنانەت زۆر جار رژیمی ئەسەدیش هاوکاری دەکردن بو شەر لە دژی ئیدارەی رۆژیاوا. شەری بەرگری کوبانی نمونەی داستانە میژویی یەکان بوو .وە سەرنجام کۆتایی بە هەرەشەو مەترسی سیناریورەشەکانی داعش بینن و نەیەڵن کارەساتی شەنگال بەسەریاندا رووبدات.

سێهەم؛ لە بۆتەی هەمو ئەم شەروململانی ناوخویی وناوچەیی و جیهانی و ئابڵوقەی ئابوری لەهەمو لایەکەوە. ئەو خەڵکە توانی پرۆسەی هەلبژاردنی نوینەرایەتی ئەنجام بداو ئیدارەیەک دامەزرینن .هاوکات کۆمەڵی یاساو بریار پەسەند بکەن لە قازانجی خەڵک بە گشی و ژنان بە تایبەتی کە لە میژویی هەمو رۆژهەڵاتی ناوەراست لە دورو نزیک بی وینە بو. ئەویش یاسای یەکسانی تەواوی ژن و پیاو بو کە ببیتە مایەی توردانی هەمو یاساو بریارە پیاوسالارو دژە ژنەکان.
چوارەم:هاتنە مەیدانی ژنان هاوشانی پیاوان لەهەمو بوارەکاندا تەنانەت لە بواری سەربازی و جەنگیشدا کە لە دوای شۆرشی ئوکتوبەری ١٩١٧ و روسیاوە بی وینە بوە.ژنانی لەوێ بونە هیمای گیرانەوەی ئیرادە بۆ ژنانی ناوچەکەو جیهان.ئەگەر ژنان لە سایەی دەسەڵاتی تازە ئەزمونی قەومی نیمجە ئیسلامی لە کوردستانی عیراق بە بەهانەی ناموسپەرستی یەوە تیرۆرو رەشەکوژی دەکران و، گوێ و لوتو زمانیان دەبرا بە ئاشکرا ،ئەوە ژنانی رۆژئاوا بەم هاتنە مەیدانەی جەنگی دژی داعش نەک هەر نەریت و کەلتورو یاساو ریسای پیاو سالاری و شەرعی ئیسلامیان تورهەڵدا بەڵکو سەلماندیان کە هیج جیاوازی یەک نابی لە نیوان ژنو پیاو هەبی.

پینجەم: ئەم ئیدارەیەو ئەم خەڵکە خۆیان بە دور گرت لەهەمو شەرو ململاننو هەستی نەتەوەو دینی و تایەفی و عەشیرەتی .هەمو ئەو خەڵکە بە هەر جیاوازی یەکی روکەشی کە هەیان بوبی پیکەوە ژیانیان لەم چەند ساڵە بردە سەرو زۆریک لە پۆستە ئیداری یەکانیش سپیردران بە کەسانیک کە کورد زمان نین سەرەرای باڵادەستی ئاسۆ و ئامانجی بە ڕواڵەت مۆدرینیتی یەکەی پەکەکە.
بۆیە هەتا ئیستاش سەرەرای کۆتایی هاتنی داعش و مەترسی یەکانی بۆ خەڵکی رۆژئاواو، هاوکات هاتنو چونی هیزە سیاسی یە باڵادەستەکانی پشتی ئەو ئیدارەیە لە نیوان هیزو دەوڵەتە ئیمپریالی یەکان و یەک لانەکردنەوەی چارەنوسی ئەو ناوچەیە لە رووی ئیداری و یاسایی و حقوقی یەوە، و نەکەوتنی تەواوی بەلای جولانەوەی کریکاری و کومونیستی لە ئاستی ناوچەکەو جیهان، بەڵام هەر پیویستە ئەم بەرەیە پشتیوانی لەو خەڵکەو تەنانەت ئیدارەکەشی بکەن .بە تایبەتی بەرامبەری هەرەشەکانی سوپاو دەوڵەتو دەسەڵاتی ئوردوگانی قەومی وئیسلامی فاشی .
وە لە ریگای نارەزایەتی دەبرین وتەنانەت بەشداری کردن لەهەمو ئەو نارەزایەتیانەی دژی ئەم هەرەشانە بەریدەخری .هەتا کۆمەکی سیاسی و کۆمەلایەتی ودارایی بۆ کۆتایی هینان

موزەفەرعەبدوڵا
٢١-١-٢٠١٨




هەمشە کامینەم؟ … جەلال بەرزنجی

چیتر کەمینە نەبم،
لە سەر پارچە عاردەکەی خۆم
بەسەروەری بژیم،
ئەوە خەونی باوکیشم بوو،
بردیە ژێر گڵ.
لە رێگەی چوونە وێندەرم.
دەترسم، منیش،
ئەو خەونە ببەمە لای ئەو.
٢١-١-٢٠١٨
کەنەدا




بۆچی ره‌فتاری پۆپۆلیستی له‌ كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ ؟… عیماد عه‌لی

قسه‌ و كردارێك به‌ پێی رازیكردنی خه‌ڵك بێت، ئه‌گه‌ر له‌ دواجاردا به‌ زه‌ره‌ریشیان بكه‌وێته‌وه‌. سواربونی شه‌پۆلی رای گشتی و به‌ تایبه‌تی ناره‌زایه‌تیه‌كان و بۆچونی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ئان و ساتی خۆیدا. ئه‌مه‌ به‌ پێی بیركردنه‌وه‌ و ره‌فتاری چه‌مكێك جیبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌جۆری ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و تۆماركردنی خاڵی لاواز و هه‌رزان و پێكانی هه‌ندێ ئامانجی تایبه‌ت و دوور له‌ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی و هاندان و وروژاندنی خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت، به‌ قسه‌ی قوت و شیعارات ده‌بێت، كه‌ پێی ده‌ڵێن چه‌مكی پۆپۆلیزم .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه‌ له‌ كرده‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان وردبكه‌ینه‌وه‌، زۆر به‌ روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سه‌رجه‌میان و هه‌ر یه‌كه‌و به‌ رێژه‌یه‌ك بێبه‌ری نیه‌ له‌م بۆچون و ره‌فتاره‌ سیاسیه‌ رووته‌ بێ ناوه‌رۆك و زیانبه‌خشه‌.

ته‌ماشای ره‌فتاری حزبه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی كوردستاندا بخوێننه‌وه‌، وا ده‌ریده‌خه‌ن كه‌هه‌ر یه‌كه‌و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی له‌مه‌ر رووداو و پرسه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ وردبونه‌وه‌ له‌ قسه‌ و بۆچون و ره‌فتاریان له‌مه‌ر چه‌مكی پۆپۆلیستانه‌ له‌ به‌رێكردنی كاری سیاسیانه‌ی رۆژانه‌یان، هیچ جیاوازیه‌كیان نیه‌. هیچ كاتێك نه‌مانبیستووه‌ كه‌ رای گشتی زاڵ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ و كاره‌ساتباریش بێت و به‌ هاندان و پاڵپشتی ده‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت دوژمنانیش دروستی كردبن له‌ لایه‌ن هیچ حزبێكه‌وه‌ به‌ راشكاوی ره‌ت كرابێته‌وه‌، ئه‌وه‌تا یان به‌شه‌رمه‌وه‌ لێ ده‌روانن و قسه‌ی ناروون و ناراسته‌وخۆ ده‌كه‌ن، یان دوور له‌ حه‌قیقه‌تی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆیان لێدوان ده‌ده‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌چی پاڵنه‌ری ئه‌و بۆچونانه‌شیان ده‌رناخه‌ن.

رۆژێك حزبێكی ئه‌م كوردستانه‌ت بینیوه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا باسی له‌ بۆچونی خۆی له‌ ئاست كۆی گشتی بۆچونی خه‌ڵك له‌مه‌ر پرسه‌ گرنگه‌كان و بۆ نمونه‌ له‌ ئاست بیری نه‌ته‌وایه‌تی كردبێت، كه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی ره‌فتاری ئه‌وان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، له‌ خۆفیداكاری و قوربانیدان له‌ پێناو ئامانجی گشتی پاشگه‌زبونه‌ته‌وه‌، لایه‌نێكت بینیوه‌ قسه‌ له‌ زۆر بواری هاورده‌ی ناره‌سه‌نی زیانبه‌خشی ده‌ره‌كی بۆ نێو گه‌لی كورد بكات و به‌ هه‌ڵه‌ له‌قه‌ڵه‌می بدات و، ره‌خنه‌ له‌خۆی بگرێت و به‌ هه‌ڵه‌ بڵێت هه‌ڵه‌ به‌ راست بڵیت راست و له‌گه‌ڵ كۆی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بن و و ره‌خنه‌ له‌ خۆی بگرێت. له‌ ده‌ردانی سیاسه‌تی ئه‌م حزبانه‌ بۆ گیان و ده‌رونی میله‌ت له‌ویشدا لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ چه‌كه‌ره‌ی كردبێت و دروست كرابێت و جێگیر بوبێت. رۆژێك گوێت له‌ یه‌كێكیان بووه‌ بڵێت ناهێڵم خه‌ڵك رای خۆی به‌ روونی ده‌ربخات و هه‌موو مافه‌كانی پیاده‌بكات و ته‌نانه‌ت به‌عه‌كسه‌وه‌ به‌ قسه‌ پشتگیری له‌ قسه‌و بۆچونی خه‌ڵك ده‌كات، كه‌چی له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌ ئاگر و ئاسن ره‌تیده‌كاته‌وه‌ و ناهێڵێت ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێكی دیموكراسی بنرێت ئه‌گه‌ر له‌ قازانجی تایبه‌تی حزبی و شه‌خسی سه‌ركردایه‌تیه‌كان نه‌بێت. تۆ ته‌مشای كاتی بانگشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌، چۆن خه‌یرات دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌ قسه‌ و هه‌ندێك ره‌فتار و خۆنواندن و توانای مادی دزراوی مافی ئه‌م میله‌ته‌ ده‌بنه‌ خزمه‌تكاری میله‌ت و له‌ دوای هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م له‌و په‌یمانانه‌ نه‌بێت ناهێننه‌دی. قسه‌و ره‌فتاری حزبه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پۆپۆلیستانه‌ گرنگی به‌ ناوه‌رۆك نادات و زۆرجار به‌ شێوه‌یه‌كی دۆگما ده‌دوێن و ره‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك له‌ بازنه‌ی رازیكردنی خه‌ڵكی نارازی ده‌ربچن، كه‌چی به‌ كرده‌وه‌ و بابه‌تی گرنگی تایبه‌ت به‌ گه‌لی كوردستان نه‌ك له‌به‌ر زه‌ره‌ركردن له‌سه‌ر حسابی حزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان ناجوڵێنه‌وه‌ و ره‌فتار ناكه‌ن به‌ڵكو پشت به‌ چه‌واشه‌ كردنی خه‌ڵكیش ده‌به‌ستن.

ئه‌گه‌ر به‌ وردی له‌ قسه‌ و شیعار و ره‌فتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بروانین، جگه‌ له‌ قسه‌ی زاره‌كی وهه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و كپكردنی ناره‌زایه‌تیه‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كی كرده‌یی و خۆنیشاندان له‌گه‌ڵ داواو داواكاریه‌كانی نارازبوان هیچ شتێكی ترمان لێ نه‌بینیون. ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ قاڵبی فیڵ كردن له‌ خه‌ڵك. له‌ جه‌وهه‌ردا ئه‌مه‌یه‌ پیاده‌كردنی ره‌فتاری پۆپۆلیستی له‌ نێو گه‌لێكی دواكه‌وتووی وه‌ك كورددا.
ئه‌گه‌ر وردتر باسی بكه‌ین، ئه‌م چه‌مكه‌ هه‌ر له‌ كێبركێ و ململانێی یه‌كێتی و پارتی به‌ كرده‌یی پیاده‌نه‌كراوه‌ كه‌ له‌ سه‌ری رۆیشتوون تا ئه‌و كاته‌ی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ دروستبوو، به‌ڵكو ئه‌مانیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن نه‌ك ئه‌مه‌یان بنبرنه‌كرد به‌ڵكو له‌وان زیاتر پشتیان پێ به‌ست له‌ بانگه‌شه‌ و ره‌فتار و بۆچونه‌ سیاسیه‌كانیاندا و، به‌ڵكو به‌ قوڵی زۆر له‌ ده‌سه‌ڵات زیاتر سه‌پاندیان و جێگیریان كرد و ئه‌م بۆچونه‌ش بووه‌ هۆی پاشه‌كشه‌یان و كاریگه‌ریه‌كی سه‌لبی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌وانیش دانا. ئه‌مرۆش به‌ روونی ده‌یبینین، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هێزگه‌لێكی نوێین هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ خۆیان له‌و چه‌مكه‌ لانه‌داوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ چ وه‌ك باوه‌ر بونیان به‌ چه‌مكه‌كه‌ یان به‌ ناچاربون وهۆكاری قۆناغه‌كه‌ كه‌له‌ پێش هه‌لبژاردنداین و پێویستیان به‌ده‌نگه‌ به‌ زه‌قی له‌سه‌ر هه‌مان ریتمی ئه‌وانی تر ده‌رۆن و جگه‌ له‌ وه‌عد و په‌یمانی گه‌وره‌ی دوور له‌ واقع، كه‌ زۆڕیكی ده‌چێته‌ خانه‌ی خه‌یاڵه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زعی كوردساتن بخوێنینه‌وه‌، ئه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌كی ترمان نه‌بیستووه‌ كه‌ باوه‌ر بكه‌ین جێگه‌ی جێبه‌جێ كردن و به‌دیهێنانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌.

هه‌ر له‌م باره‌شه‌و، زۆرجار به‌هانه‌ی وا دێننه‌وه‌ له‌پێناو پیاده‌ركدنی ئه‌م چه‌مكه‌ زیانبه‌خشه‌، كه‌ له‌ قوتوی هیچ عه‌تارێكدا نیه‌. پشت به‌ لێدانی یه‌كتر ده‌به‌ستن و په‌نا بۆ هێزی ده‌ره‌كی ده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت خیانه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی تایه‌بتی حزبی و كه‌سی بكه‌ن، كه‌چی به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میله‌ته‌وه‌ ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ و، به‌ كۆمه‌ڵێك ئیدعای ناراست تا راده‌یه‌كی زۆر ئاسته‌ نزمه‌ رۆشنبیریه‌كه‌ی خه‌ڵك ئیستغلال ده‌كه‌ن و دیانخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌گینا مه‌عقوله‌ لایه‌نی ده‌ره‌كی و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له‌ قازانجی گه‌له‌كه‌ت بێت و لایه‌نه‌ ركه‌به‌ره‌كانت دژی بن. تۆ ته‌ماشای ئه‌م چه‌ن مانگه‌ی پێش و پاش پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی چه‌مكی پۆپۆلیستی له‌ ره‌فتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌راوردێكی كورتی بكه‌ن، ئه‌وجا به‌ جوانی راده‌ی چه‌سپینی ئه‌م چه‌مكه‌ له‌ گیان و ره‌فتار و عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆن و نوێی كوردستاندا ده‌بینیت و ئه‌و چه‌واشه‌كاریه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌م ئامانجه‌ چه‌ند زیان له‌ پرس و چاره‌نوس و دوارۆژی گه‌لی كوردستان دراوه‌. هه‌ر ته‌نها به‌ پلۆرالیزم و ململانێی نابه‌جێی فره‌حزبی و نه‌بونی بنه‌ما جێگیره‌كان و ونبونی خه‌تی سوور، ده‌رگای ره‌فتاری پۆپۆلیستانه‌ نه‌كه‌وتۆته‌ سه‌ر پشت، به‌ڵكو وا بروات زیاتر جێگیر ده‌بێت و ده‌بێته‌ ده‌رد و بكوژی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان و جگه‌ له‌ دوژمنان هیچ لایه‌كی تر قازانجی لێ نابینێت. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م چه‌مكه‌ی كه‌ بۆته‌ دیارده‌ی سیاسی، ده‌بێت خه‌ڵك باوه‌ر به‌ قسه‌ و قسه‌لۆكی حزبه‌كان نه‌كات و واقع و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ست و له‌ توانایاندا هه‌یه‌ بخوێنێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ تا راده‌یه‌ك بژارده‌ی رۆشنبیر وئه‌نتلجنسیا و خه‌ڵكی واقعبین و جه‌وهه‌ر خوێن، تا ئێستا به‌م كرده‌وه‌ پۆپۆلیستانه‌ی حزبه‌كان هڵه‌نه‌خه‌ڵه‌تاون و پشتی په‌رده‌ ده‌خوێننه‌وه‌، هه‌رچه‌ند رۆڵی ئه‌وتۆ له‌ نابوت كردن و قێزه‌ون كردنی ئه‌و حزبانه‌یان نه‌بینیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ره‌فتار و بیر و قسه‌ پۆپۆلیستانه‌ سڵ بكه‌نه‌وه‌.




منداڵانی باخچەوهۆنراوه …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید بەرزنجی

ده‌مێكه‌ وه‌ك نوسه‌رێك له‌ بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا و مامۆستا و خه‌مخۆرێكی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و دنیا جوان و بێگه‌رده‌ی منداڵ،له‌هه‌وڵدام تا به‌ چه‌پكێك هۆنراوه‌ی تایبه‌ت بۆ قۆناغی (باخچه‌ی منداڵان) ئاماده‌بكه‌م و وه‌ك دیارییه‌ك له‌ شێوه‌ی كتێبێكدا پێشكه‌شیان بكه‌م.پێشتر چه‌ندین هۆنراوه‌ی تایبه‌تمان بۆ نوسیبوون و هه‌ندێكیان له‌ گۆڤاره‌ تایبه‌ته‌كانی منداڵان و هه‌ندێكیشیان له‌و كتێب و نامێلكانه‌ی كه‌ بۆ منداڵانم به‌ چاپ گه‌یاندبوو بڵاوم كردوونه‌ته‌وه‌.له‌ باخچه‌كاندا كاریان له‌سه‌ر كراوه‌ و ئاوازیان بۆ دانراون.دواتریش هه‌ندێكی تر و تایبه‌تتر و سه‌رده‌مییانه‌م نوسی.كه‌ له‌ ئه‌نجامدا بوون به‌ كتێبێك.به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆشنایی چاپ ببینێت و بگاته‌ به‌ر دیده‌ و دڵی منداڵان و مامۆستایان و خه‌مخۆران،ویستم هه‌ندێكیان لێره‌وه‌ به‌ ئێوه‌ ئاشنا بكه‌م،بۆ ئه‌وه‌ی به‌بینینی ئه‌م ئاسۆیه‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كانی ئێوه‌ش ڕه‌نگین و ڕازاوه‌تری بكات . لێره‌دا كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به‌ باخچه‌ و ناوی باخچه‌ و ژووری باخچه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو به‌و مه‌به‌سته‌ی خزمه‌تێكی بچوك به‌ منداڵانی ناسك و نه‌شمیله‌ی باخچه‌ی منداڵان بكه‌م و سه‌ره‌تایه‌كیش بێت بۆ دروست بوونی پڕۆگرامێكی لێوانلێو له‌ هۆنراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و گونجاو تا مامۆستایانی باخچه‌ سودی لێوه‌ربگرن و به‌كاریان بهێنن بۆ منداڵانی باخچه‌كانیان.وه‌ك ده‌زانین ( باخچه‌ی منداڵان ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت به‌ مداڵانی قۆناغی پاش دایه‌نگه‌ و پێش چوونه‌ قوتابخانه‌یه‌). له‌ ڕاستیدا منداڵانی باخچه‌ی منداڵان، پێویستییه‌كی زۆریان به‌ هۆنراوه‌ و چیرۆكی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ ، تا چێژی لێوه‌ربگرن و له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌ندێك زانیاری لێوه‌ فێرببن ، تا له‌ڕێی بابه‌ و دایه‌ و مامۆستایانی دڵسۆزی باخچه‌وه‌ بگات به‌ گوێی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ له‌ باخچه‌ی منداڵان چاوه‌ڕوانن و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره‌ هۆنراوه‌ و چیرۆكانه‌.بۆیه‌ روویان تێده‌كه‌م و ده‌ڵێم:
منداڵه‌ نه‌شمیله‌كــــان……گوڵخونچه‌ وردیله‌كـــان
دیــــاریم پێیه‌ بۆ ئێوه‌…..بۆ خۆشی و خه‌نده‌ی لێوه‌
هۆنراوه‌ی خۆش و شیرین…..ده‌تانخاته‌ پێكـــه‌نین
ده‌توانن به‌ گــــۆرانی……بێڵێن به‌ شادمـــــانی
به‌ سه‌ما و یاری كــردن…..تا هه‌میشه‌ دڵخـــۆشبن
سه‌رچـــاوه‌ی زانیارییه‌…..به‌ ســـودترین دیارییه‌
بۆ ناوی باخچه‌ چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك ده‌نوسم ،ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ به‌ناوی (باخچه‌ی منداڵانی به‌ندێر)كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك نوسیومه‌ كه‌ ده‌توانرێت بۆ هه‌ر باخچه‌یه‌كی تریش به‌كار بهێنێت كه‌ ناوی باخچه‌كه‌ دوو بڕگه‌یی بێت.
باخچه‌ی (به‌ندێر)
باخچه‌ی (به‌ندێر)،خۆشه‌ و دڵگیر……ڕازاوه‌یـــــه‌ بۆ ئێمــه‌ی ژیـر
مه‌ڵبه‌ندێكـه‌ بۆ زانیــــــاری…..بۆمــان بۆته‌ شاری یــــــاری
بۆ چیرۆكی بــاش و به‌ســـــود.بۆ هـــۆنراوه‌ی خۆش و ســرود
بۆ ئۆپه‌رێت، گــــــۆرانی زۆر…..فیلم كــــــارتۆنی جۆراوجۆر
بۆ كێشـانی وێنه‌ی جوان جوان…..بۆ دیده‌نی و گه‌شت و ســه‌یران
باخچه‌ وه‌كـو مـاڵی خۆمـــان…..خـۆشترین جێگایه‌ بۆمــــان
ســــــۆز و نـاز و میهره‌بانی…..مامۆسـتا ئـازیزه‌كــــــانی
بۆ ئێمــه‌ی خونچـه‌ پێویستن…..بۆیه‌ لامـان خۆشــــه‌ویستن
ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌یه‌كی تر كه‌ هه‌موو باخچه‌یه‌كی منداڵان ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت و ئاوازی بۆ دابنێت و به‌ گۆرانی منداڵانی باخچه‌كه‌ بیڵێنه‌وه‌.
باخــچه‌ی‌ منداڵان
له‌ باخچـــــه‌ی‌ منداڵانم…..وه‌ك گوڵ ناسك و جـــوانم
ئه‌و مامۆستانــه‌ی‌ له‌وێن…..وه‌ك چــاوم خـۆشم ده‌وێن
میهره‌بان و دڵســــــۆزن…..بۆ منداڵی‌ وه‌كـــــــو من
زانیاری‌ و ئامۆژگــــــاری‌…..چالاكی‌ خــــۆش و یــاری‌
دیــــاری‌ جوان و رازاوه‌ن…..پێشكه‌شی‌ ئێمـه‌ی‌ ده‌كـه‌ن
بۆیه‌ ئێمـه‌ی‌ جوان و گوڵ…..سوپاسیان ده‌كـه‌ین به‌ دڵ
بۆ به‌خێرهاتن و پێشوازی له‌ میوان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی باخچه‌ ده‌كه‌ن ده‌توانرێت مامۆستای مۆزیك ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ ئاماده‌ بكات و گروپێك له‌ منداڵان بیڵێن.
ئاوازی شادی
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ دڵخــــــۆشین…..خه‌نده‌مان له‌ســـــه‌ر لێوه‌
ئه‌ها چه‌ند جوان وه‌ستاوین…..بۆ پێشــــــوازی له‌ ئێوه‌
ده‌نگی ناسك و خۆشـــمـان…..ســـــــۆز و ئاوازی جیایه‌
پێشكه‌ش به‌ ئێوه‌ی ده‌كه‌ین…..هه‌ر ده‌ڵێی مۆسیقـــــایه‌
ده‌ڵێین یاخـــوا به‌خێر بێن…..دڵخۆشین كـــــه‌ ئێوه‌ دێن
بمان بینن چـــــــالاكین…..ڕۆح سوك و ده‌رون پــاكین
ته‌ماشاكه‌ن چه‌ند جوانین…..هۆی به‌ختیاری ژیـــانین
ئێمه‌ هه‌رده‌م ئاسـووده‌ین……بۆیه‌ وا ده‌م به‌ خه‌نده‌ین
هه‌روه‌ها ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار دێت.
به‌خێرهاتن
به‌خێرهـاتن هه‌ر هه‌مووان…..بۆ ناو باخچــه‌ی‌ منداڵان
بـــۆ بینینی‌ ڤیستیڤاڵ…….چالاكی‌ ئێمــــه‌ی‌ منداڵ
وا بۆ پێشــــــوازی‌ ئێوه‌…..گشت وه‌ســـتاوین به‌ پێوه‌
چـــــالاكیمان ئه‌نوێنین…..بوونیشمان ئه‌ســـه‌لمێنین
پێتان ئه‌ڵێین به‌خــێربێن…..دڵخۆشـــــین كه‌ ئێوه‌ دێن
میوانی‌ ئێمه‌ی‌ خونچـــه‌ن…..دڵســــۆزیتان ده‌رده‌خه‌ن
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش بۆ كۆتایی ساڵی به‌كار ده‌هێنرێت ، كه‌ منداڵان كۆتایی به‌ باخچه‌ ده‌هێنن و ئاماده‌ ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ساڵی دواتر بچنه‌ قوتابخانه‌.
سوپاس و ماڵئاوایی
ســــــــوپاسێكی‌ بێ‌ پایــــــــان…..بۆ داده‌ و مـامۆســــــتا گیــــــان
كــــارمه‌ندانی‌ باخچــــــــه‌كه‌م…..ســــوپاسی‌ ئێــوه‌ش ئه‌كـــــــه‌م
ئه‌و دوو ســـاڵه‌ی‌ لێره‌ بــــــووم……له‌ باخچــه‌ ئه‌ســــــــتێره‌ بووم
ماڵی‌ ســـــــۆز و ئه‌وین بـــــــوو…..شــــــــاری‌ یاری‌ ڕه‌نگین بـــــوو
بۆیه‌ ده‌ڵێم باخــــچــــــه‌كه‌م…..هـــــــــــه‌رگیز له‌ یادت ناكه‌م
باخچه‌ی‌ خونچـــه‌ی‌ جــوان جوانی‌…..نیشــــــــــــــــتمانی‌ گوڵانی‌
بۆ پـــه‌روه‌رده‌ و زانیـــــــاری‌…..وه‌كــــو ئه‌ســــــتێره‌ دیــاری‌
وا ئه‌مساڵیش ته‌واو بـــــــــوو……پۆلێك خونچه‌ی‌ تر ده‌رچــــوو
له‌ قــــۆناغی‌ كــــــــــۆتایی…..بــــه‌ خــــــۆشی‌ و دڵنیـــایی
ده‌ڕۆن بۆ قوتابخــــــــــــانه‌….دڵیان زۆر شـــــــــــــــادمانه‌
ئه‌مه‌ش منداڵانی باخچه‌ ده‌توانن وه‌ك گۆرانی بیڵێن و به‌ هه‌موو باخچه‌یكیش گونجاوه‌.
باخچه‌كه‌م
باخچه‌كه‌م سه‌یرانگــایه‌…..لام خۆشترین جێگـــــایه‌
پڕ یاری‌ جۆراوجــــــۆره‌…..یاری‌ ده‌كه‌ین بــــه‌ نۆره‌
مامۆستاكان ڕووخــۆشن…..بۆ خۆشیم به‌ په‌رۆشــن
هه‌تـا بڵێی‌ دڵســـۆزن……خۆشه‌ویست و به‌ سۆزن
رێزی‌ ئـــه‌وانم لایــه‌…..خۆشم ده‌وێن وه‌ك دایـه‌
مامۆستایانی باخچه‌ی منداڵان ئه‌و دڵسۆز و خومخۆره‌ ماندووانه‌ن كه‌ كارێكی گه‌وره‌ و گرانیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ ،بۆیه‌ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وان نوسیوه‌ كه‌ منداڵان به‌ ده‌نگه‌ ناسك و خۆشه‌كانیا بۆ مامۆستاكانیانی بڵێن به‌ ئاوازێكی خۆش بیڵێن.
مامۆستا
مامــۆستا شـیرینــــه‌كـه‌م…..هانده‌ری‌ هیواو خـــــۆزگـه‌م
تۆ بۆ ئێمــــه‌ی‌ وه‌ك خــونچه‌…..تیشكی‌ خۆری‌ لـــــه‌ باخچه‌
به‌ خۆشــه‌ویستی‌ و ســـۆزت…..به‌ كــــــــاری‌ زۆر پیرۆزت
شتی‌ جوانمـــان فێر ده‌كه‌ی‌…..هۆش و بیرمـان تێر ده‌كـه‌ی‌
تـــا ئێمـــه‌ی‌ بچكــۆلانه‌……له‌م باخچه‌ خۆش و جــوانه‌
گورج و گۆڵ و چـــالاك بین……ڕوو له‌ ئاسۆی‌ ڕوونــاك بین
نه‌ورۆز یه‌كێكه‌ له‌و بۆنه‌كان كه‌ منداڵان به‌خۆشییه‌وه‌ به‌شداری تیا ده‌كه‌ن .بۆیه‌ واباشه‌ كه‌ ئێمه‌ش وه‌ك نوسه‌ری بواری ئه‌ده‌بی منداڵان هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان و له‌ ئاستی ته‌مه‌نی ئه‌واندا بێت ئاماده‌ بكه‌ین بۆیان تا له‌و كاتانه‌دا به‌ ده‌نگه‌ ناسو خۆشه‌كانیان بیڵێن.
شادی
وا نه‌ورۆزه‌ و ئامــــاده‌م……به‌شداری ئاهــه‌نگ بكه‌م
ئــه‌ی ئێوه‌ منتان دیــوه‌…..جلی كـــــوردیم پۆشیوه‌
شــاد و ئاســـوده‌ دیارم…..وه‌ك نێرگــزی به‌هــارم
ئێوه‌ی بچكـۆله‌ش وه‌ك من…..هـه‌تا شـاد و دڵخۆش بن
ئامــــاده‌ بن به‌ جوانی……به‌خۆشی و شادمــــانی
له‌و جه‌ژنه‌دا به‌شدار بن…..تا ئاسوده‌ و به‌ختیار بن
گۆرانی بۆ نیشتمان و بۆ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و پێویستییانه‌ی كه‌ واباشه‌ منداڵانی كوردی پێ گۆش بكرێت .منیش ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نوسیوه‌.
خۆشترین نیشتمان
ئه‌م كــوردستانه‌ جوانه‌…..بۆ ئێمــــه‌ی بچكۆلانه‌
خــــۆشترین نیشتمانه‌
ئاڵاكه‌ی شه‌كـــــاوه‌یه‌…..چــــوار ره‌نگی رازاوه‌یه‌
دڵمان پێی كـــــراوه‌یه‌
ئاو و هه‌وای ســــازگاری……باخچه‌ و گوڵ و گوڵزاری
بوون به‌ مایه‌ی به‌ختیاری
ده‌ی ده‌ی وه‌رن بێ وه‌ستان…..گۆرانی بڵێین هه‌مـــووان
بڵێین بژی كوردســــتان
هاندانی منداڵ زۆر گرنگه‌ و ده‌توانرێت له‌و ڕێگایه‌وه‌ وا له‌ منداڵ بكرێت كه‌ حه‌ز و خولیا و به‌هره‌كانی گه‌شه‌ بكات و به‌ره‌و پێش بچێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا خۆشی به‌ منداڵ ببه‌خشێت.ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌.
ئافه‌رین
چه‌نده‌ خۆشه‌ ئافــه‌رین…..ده‌مانخاته‌ پێكـــه‌نین
كه‌ زیره‌ك و وریـــا بین…..به‌ دڵی مامۆســـتا بین
مامۆستاش هه‌موو كاتێ…..ئافـــه‌رینمان ده‌داتێ

له‌ قوتابخانه‌دا پۆلمان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ باخچه‌ی منداڵاندا ژوورمان هه‌یه‌ و هه‌ر ژووره‌ش ناوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.زۆر جار له‌ باخچه‌كاندا هه‌ر به‌ناوی میوه‌كانه‌وه‌ ژووره‌كانیان ناو ناوه‌(هه‌نار،پرته‌قاڵ،سێو،هه‌رمێ،شیلك،مۆز………)من لێره‌دا هاتووم هه‌ندێك ناوی ترم بۆ ژووره‌كان داناوه‌ و كردوومن به‌ هۆنراوه‌ كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ (باران،به‌رسیله‌،پشیله‌،كانی،كه‌مانچه‌،عود، پیانۆ،گێزه‌ر……) به‌و هیوایه‌ی كه‌ توانیبێتم كارێكم كردبێت كه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ و سواوی له‌و ناوانه‌دا نه‌بێت و نوێكاری تیا به‌كار بهێنم.
ژووری باران
چه‌ند خۆشه‌ ژووری باران…..بۆ ئێمه‌ی وردیله‌ و جوان
جێگه‌ی سه‌مــاو یارییه‌……جێی وانـــه‌ و زانیارییه‌
مامۆستاكان دڵســـۆزن……میهره‌بان و به‌ســــۆزن
روخۆش و لێو به‌خه‌نده‌ن…..یاری خۆشمان فێر ده‌كه‌ن
رۆژانه‌ دایان نـــــاوه‌……به‌ چیرۆك و هــــۆنراوه‌
باشترین ئامۆژگــــاری……بۆمان بكه‌ن به‌ دیـــاری
ژووری به‌رسبله‌
ئای چه‌ند جوان و نه‌شمیله‌ین……خونچه‌ی ژووری به‌رسیله‌ین
ئه‌م ژووره‌ بۆ ئێمه‌ی جوان……جێگه‌ی خۆشییه‌ و سه‌یران
بۆ فێربوون و زانیــــاری……یان بۆ گۆرانی و یــــاری
بۆ چیرۆك و هـــــۆنراوه‌……له‌ لایه‌ن مامـــــۆستاوه‌
كه‌ رۆژانه‌ به‌ دیـــــاری……وه‌ك وانه‌ و ئامۆژگـــاری
پێشكه‌ش به‌ ئێمه‌ی ده‌كه‌ن……تا به‌ره‌ و پێشمان ببـــه‌ن
ژووری پشیله‌
ئێمه‌ی ورد و نه‌شمیله‌……واین له‌ ژووری پشیله‌
دڵشاد و لێو به‌ خه‌نده‌ین…..سه‌یری چه‌نده‌ ئاسوده‌ین
ده‌م به‌ گۆرانی خۆشین……وریا و ژیر و روخۆشین
ژووری كه‌ناری
خونچه‌ گوڵی بۆندارین……وا له‌ ژووری كه‌نارین
لێو به‌ خه‌نده‌ و چالاكین……یاریی ده‌كه‌ین دڵپاكین
دڵمان شاده‌ و به‌ختیارین…..خنچه‌ی ژووری كه‌نارین
ژووری ئاسك
خونچه‌ی جوان و ناســـكین……وا له‌ ژووری ئاســـــــكین
روخۆش و لێو به‌ خه‌نده‌ین…….دڵ پڕ له‌ هیوا و خۆزگه‌ین
چــــالاك و ژیر و وریاین……خۆشه‌ویستی مامۆســتاین
ژووری نه‌ورۆز
له‌ باخچه‌ ژووری نه‌ورۆز…..پڕ پڕه‌ له‌ شادی و سـۆز
وه‌كــــو سه‌یرانگه‌ وایه‌…..پڕ له‌ خونچه‌ی‌ ساوایه‌
جێی یارییه‌ بۆ هه‌مووان…..ڕازاوه‌ و خۆشه‌ لامـــان
هۆنراوه‌ و چیرۆكی جوان…..دیاری ده‌ستی مامۆستان
ژووری پاساری
خونچه‌ی ژووری پاسارین……خه‌ریكی ســه‌ما و یارین
به‌ خۆشی دێین و ده‌ڕۆین…..زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆین
وه‌ك پاساری ئێسك سوك…..ئێمه‌ی وردیله‌ و بچوك
گۆرانی ده‌ڵێین بۆ ژین….چونكه‌ شاد و دڵخۆشین
ژووری ماسی
حه‌ز ده‌كه‌یت من بنـاسی…..وه‌ره‌ بۆ ژووری مـــاسی
تا چـــــالاكیم ببینی…..زۆر به‌ جــوان و شیرینی
شـــاره‌زا بیت له‌ توانام…..بزانیت به‌هره‌ و خولیام
له‌ســـایه‌ی مامۆستاوه‌…..كه‌ چۆن گه‌شه‌ی پێداوه‌
له‌وێ زۆر شـــــادمانم….له‌گه‌ڵ گشت هاوڕێكانم
ژووری هه‌تاو
خونچه‌ی ژووری هه‌تـاوین……وه‌ك خۆر پرشنگ ده‌هاوین
ئه‌و كاتانه‌ی له‌ باخچه‌ین…..دڵخۆش و لێو به‌ خه‌نده‌ین
مامۆستای دڵ میهره‌بـــان…..كه‌ دێته‌ ژوور بۆ لامـــان
گه‌نجینــــه‌ی زانیارییه‌…..وانه‌كه‌ی هــــه‌ر یارییه‌
جارێك چیرۆكی به‌ســـود…..جارێك هۆنراوه‌ و ســـرود
جارێك سه‌مـــا و گۆرانی …..له‌پێش نانی به‌یــــانی
جارجـــارێكیش به‌ وردی…..فیلم كــــارتۆنی كوردی
هه‌ر له‌ ژووره‌كه‌ی خۆمان…….ده‌كاته‌ دیاری بۆمـــان
ژووری مانگ
ئه‌م ژووره‌ خۆش و جـــوانه‌…..بۆ ئێمـــه‌ی نه‌شــــمیلانه‌
دنیایـــــــــه‌كی به‌رینه‌…..بۆیه‌ لامـــــــان شـیرینه‌
ژووری مــــانگی پێ ده‌ڵێن…..زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین ئێوه‌ش بێن
تا بزانن ئێمـــــــه‌ چین…..لـــه‌م ژووره‌ چۆن فێر ده‌بین
به‌ هه‌وڵی مامۆستاكـــــان…..كه‌ وه‌ك خۆری باخچــه‌ وان
بۆ ئێمه‌ زۆر دڵســـــــۆزن……كانی و سه‌رچـــاوه‌ی سۆزن
ژووری خۆر
گوڵخونچـه‌ی ژووری خۆرین…..بۆندار و جـۆراوجـــۆرین
خاوه‌ن به‌هـره‌ و چـالاكین…..روو له‌ ئاســۆی رونــاكین
ژووره‌كــه‌مان وه‌ك خۆمان…..ڕازاوه‌تــه‌وه‌ بۆمــــان
وه‌كــــــو پێشانگا وایه‌…..وێنه‌ی جوان جوانی تیایه‌
دیواره‌كان نه‌خشــــاون…..تابلـــــۆیه‌كی ته‌واون
ئه‌م ژووره‌ وه‌ك خۆر روونه‌…..مه‌ڵبه‌ندێكی فێربـــوون
ژووری هه‌ور
گوڵخونچه‌ی ژووری هه‌ورین……هـــاوڕێی باران و به‌فرین
ئه‌م ژووره‌ بۆ ئێمه‌ی جوان…….دنیایه‌كه‌ فـــــــراوان
بۆ گـــۆرانی و یاریی زۆر……بۆ چــــالاكی جۆراوجۆر
بۆ چیرۆك و هــــۆنراوه‌……له‌لایه‌ن مامۆســـــتاوه‌
خۆشترین جێیه‌ بۆمـــان…..دڵگیره‌ وه‌كو خـــــۆمان
ژووری به‌فر
گوڵخونچه‌ی ژووری به‌فرین…..هاوڕێی باران و هــه‌ورین
ئه‌م ژووره‌ بۆ ئێمــه‌ی ژیر…… ڕازاوه‌ و خۆشـــه‌ و دڵگیر
دیواره‌كان نه‌خشـــــاون……تابلۆی پیا هه‌ڵواسـراون
منداڵ بۆ یاریی كـــردن……هه‌رچییه‌كی پێویست بن
له‌ ژووری به‌فـــرا هه‌یه‌……هه‌ر هه‌مووی ئامــاده‌یه‌
چیرۆك و هۆنراوه‌ی جوان…….دیاریی ده‌ستی مامۆستان
ژووری ئه‌ستێره‌
خونچه‌ی ژووری ئه‌ستێره‌ین…….زۆر دڵخــۆشین كه‌ لێره‌ین
ژووره‌كه‌مان ڕاسته‌وخـــۆ……بووه‌ به‌ ته‌خته‌ی شانـــۆ
یاریگای چــــــالاكییه‌……سه‌رچــــاوه‌ی ڕوناكییه‌
له‌م ژووره‌ دیواره‌كـــــان ……پڕن له‌ وێنه‌ی جوان جوان
كـه‌وا مامۆستای دڵســۆز ……كێشاونی به‌هه‌سـت و سۆز
وانه‌كـــــــانی ڕازاوه‌ن……پڕ چیرۆك و هــۆنراوه‌ن
گــــۆرانی و مـۆسیقایه‌…… یاری خۆش و سه‌مـــایه‌
ژووری سمۆره‌
ســه‌یری ژووری ســـمۆره‌…….پڕ خونچه‌ی هه‌مـــه‌جۆره‌
به‌ تابلۆی جـــوان و دڵگیر……نه‌خشاوه‌ بۆ ئێمـــه‌ی ژیر
هێنده‌ خــــۆش و ڕه‌نگینه‌…..بۆیه‌ لامـــان شــــیرینه‌
مامۆســتا به‌ زانیـــاری……به‌ گـــۆرانی و به‌ یـاری
وه‌ك هاوڕێیه‌كی ڕۆح سوك……دێ بۆ لای ئێمــه‌ی بچوك
ژووری گێزه‌ر
ژووری( گێزه‌ر) له‌ باخچه‌…..پڕه‌ له‌ گـــــوڵی خونچه‌
ژووره‌كه‌ش وه‌ك خونچه‌كان……بۆنخـۆشه‌ و ڕازاوه‌ و جوان
له‌وێ هـــــه‌رچی دیواره‌……پڕ له‌ نه‌خش و نیگـــاره‌
كه‌ بۆ ئه‌و ژووره‌ ده‌چـــین……زۆر ئاسوده‌ و دڵخۆشـــین
مامۆستا گیان به‌ جـوانی …..زۆر به‌ نــــه‌رم و نیانی
زانیاریمان فێر ده‌كــات……خۆشی به‌ دڵمـــان ده‌دات
ژووری كه‌مانچه‌
زۆر دڵخـــۆشین له‌ باخچـه‌ین…..خونچـه‌ی ژووری كه‌مانچـه‌ین
ئـای كــــه‌ رازاوه‌ و خۆشــه‌…..بۆ ئێمـــه‌ی جگــه‌رگۆشـــه‌
مامـۆســــتا بـه‌ شــــیرینی…..ســــــــــۆز و ناز و ئه‌وینی
له‌گـــه‌ڵ یــــاری و زانیاری…..بۆمــــان ده‌كـــات به‌ دیاری
ئێمـــه‌ش به‌ شادمــــــانی…..به‌ ئــــــاواز و گـــــۆرانی
دۆ، رێ، می، فا،صۆل، لا، سی…..ده‌ڵێینه‌وه‌ بـــــه‌ خــــۆشی
ژووری پیانۆ
گوڵخونچه‌ی ژووری پیانۆین…..نه‌شمیلانه‌ و له‌ســه‌رخۆین
ژووره‌كــه‌مـــان به‌ تابلۆ……تابلۆی كه‌مانچــه‌ و پیانۆ
له‌گه‌ڵ دره‌خـت و روبــار……گـوڵ و بـاڵنده‌ و گیانـدار
چیــا و ده‌شت و دۆڵ و گـرد…..شار و گوند و كانی و پـرد
كه‌ســــایه‌تی كـارتـۆنی…..تۆم و جیری یـان جــۆنی
ئه‌مه‌نده‌ جوان نه‌خشــاون…..بۆ ئێمــه‌ی گـوڵ كــراون
مامۆستاش به‌ دڵســــۆزی…..به‌ خۆشه‌ویستی و ســۆزی
بــه‌ چیرۆك و هـــۆنراوه‌ …..زیـــــاتر خۆشی پێداوه‌
ژووری عود
گوڵخونچه‌ین له‌ ژووری عود…..ده‌م به‌ گۆرانی و ســــرود
یاری ده‌كـــــه‌ین پێكه‌وه‌……بــه‌ دڵێكی خـــــۆشه‌وه‌
مامۆستای دڵسۆز و چـــاك…..هه‌روه‌كو خــۆری رونـــاك
سـۆزی پێمـــان به‌خشیوه‌……ژووره‌كـــــه‌ی داپۆشیوه‌
بۆ هــــه‌رلایه‌ك بڕوانی……ڕه‌نگینه‌ و پڕ له‌ جــوانی
رازاوه‌یه‌ و پرشنگــــدار….. نـه‌خشێنراوه‌ به‌ نیگـــار
ژووری گۆڤار
خونچه‌ی ژووری گۆڤــارین……نه‌شمـیلانه‌ و نـــازدارین
وریا و ژیــــر و چـالاكین……لێو به‌ خــه‌نده‌ و دڵپاكین
ژووره‌كه‌مـــان وه‌ك گۆڤار……ڕه‌نگینه‌ و ڕازاوه‌ و دیـــار
شــــانۆیه‌ بۆ نوانـــدن……جێیه‌ بۆ یاری كـــــردن
چیرۆك و هۆنراوه‌ی جوان…….وه‌كو دیاری مـــامۆستان
پێشكه‌ش به‌ ئێمه‌ی ده‌كه‌ن……خۆشی به‌ دڵمـــان ده‌ده‌ن
ژووری كانی
گوڵخونچه‌ی ژووری (كانی) ین…..سه‌رچــــاوه‌ی ئـــاوه‌دانین
به ئـــــــاواز و مۆســـیقا…..به‌ گــــۆرانی و به‌ قــاقــا
ژووره‌كه‌مـــان پڕ ده‌كــه‌ین…..خۆشی بـــــه‌ دڵمـان ده‌ده‌ین
دیــــوارێكی ئــــه‌م ژووره‌…..سه‌وز و زه‌رد ،سپی و ســـــوره‌
بوون به‌ ئاڵای كوردســــتان…….تا بیناسین ئێمــــه‌ی جوان
لێره‌دا هاتووم وه‌ك كارێكی نوێ و ئه‌نجام نه‌دراو پێشتر ئه‌م هۆنراوانه‌م نوسیوه‌ به‌ناوی میوانی ژوور كه‌ دڵنیام له‌گه‌ڵ زانیاری دا چێژ و خۆشیش به‌ منداڵانی باخچه‌ ده‌به‌خشێت.
میوانی ژوور 1
چـۆله‌كــــه‌یه‌كی بچـــــوك……له‌ ده‌رگـــای دا به‌ ده‌نــــوك
مـــن چـووم و كــردمه‌وه‌ لێی…..وتم ئـــازیز به‌خــــێر بێی
بۆ پێشــــوازی لــــه‌ میوان……ژوور بـوو به‌ چــــه‌پڵه‌ڕێزان
وتی هـــاوڕێكـــــانی من…..زۆر حـه‌زده‌كــــه‌م دڵخۆشبن
ژووره‌كــه‌مـــان به‌ جــوانی….پڕ بـــوو لــه‌ شادمــــانی
به‌ جــــریوه‌ و گـــــۆرانی…..ئاوازێكمـــــان پێكهــــانی
باخچه‌ هه‌مـــووی پێی زانی
میوانی ژوور 2
ڕۆژێك كۆترێكی نه‌خشـــین…….هات و ســـه‌ردانی كــردین
له‌ ده‌رگـــای ژووره‌كه‌ی داو……..وتی هـــــــاوڕێیان سڵاو
چه‌ند خـــۆشبوو به‌ گمه‌گم………وتی میوانتـــان ده‌بــــم
ئێمه‌ش خێرا ، ده‌ست و بـرد………به‌خێرهــــاتنمان لێكـرد
گمــــــــه‌گم و پێكه‌نین……..سه‌مــا و خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕین
ژووره‌كه‌ی پڕ كــــــردبوو…….ئای كه‌ دڵخۆش بووین هه‌موو
پاشــان دای له‌ شه‌قه‌ی باڵ…….رۆیشت لای ئێمـــه‌ی منداڵ
چــــوو بۆ هێلانه‌كه‌ی خۆی……كه‌ وه‌ك نیشتمـــــانه‌ بۆی
میوانی ژوور 3
ڕۆژێكیان كـــه‌وی كوێستان…..هات بۆلامان به‌ســـــه‌ردان
بـه‌خێرهاتنمــــان لێكرد……قاقبه‌قاقی ده‌ست پێكـــرد
مامۆستاش وه‌كــــو هه‌موو……له‌گه‌ڵمـــاندا به‌شدار بوو
وتی ئه‌م كه‌وه‌ جـــــوانه‌…….كه‌ له‌لامـــــــان میوانه‌
بۆ ئه‌وه‌ی دڵی شـــــاد بێ…..زۆر حه‌ز ده‌كــات ئازاد بێ
چیا و هـــه‌ردی كوردستان…..باخ و كێڵگــــه‌ و دارستان
له‌ لای ئه‌م خـــۆشه‌ویستن…….بۆ ژیـــــــانی پێویستن
ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ باخچه‌ی منداڵاندا زیاتر سه‌رنج ڕاكێشه‌ به‌لای منداڵانه‌وه‌ وێنه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ كارتۆنییه‌كان و وێنه‌ی گیانداران و باڵداران و سروشت.منیش لێره‌دا ئه‌م خۆنراوه‌یه‌م له‌شێوه‌ی ئۆپه‌رێتێكدا داڕشتووه‌ كه‌ مامۆستا ده‌توانێت سودی ێوه‌ربگرێت و هه‌م ئاوای بۆ دابنێت و هه‌م دیواری باخچه‌كه‌ی پێ نه‌خشینتر بكات.چونكه‌ ده‌توانین له‌ هه‌مان كاتیشدا زانیاری له‌ڕێی وێنه‌كانه‌وه‌ به‌ منداڵان ببه‌خشین.
دیواره‌كانی باخچه‌
كۆرس:
باخچه‌كـــــه‌مان ره‌نگینه‌…..بۆیه‌ لامـــــــــان شیرینه‌
دیـــــواری لـــه‌گشت لاوه‌……به‌ وێنه‌ی جـــوان نه‌خشاوه‌
باران:
هه‌ر كاتێك چـــوویته‌ ناوی……ئاســــــوده‌ی به‌ تـه‌واوی
سان:
وێنه‌ی رازاوه‌ و ره‌نگـــــین……كۆتر و كـــــه‌وی نه‌خشین
گــوڵی جوانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ…..یان بۆق و ماسی و نه‌هه‌نگ
كارا:
كــــه‌ڵه‌شێر و پاســـاری……توتی و فنس و كه‌نـــــاری
ئه‌ســــپ و زه‌ڕافه‌ و ئاسك…..په‌پولـــــه‌ی ناسك ناسك
په‌یڕه‌و:
فیل و كه‌روێشك و مه‌یمـون…….كه‌ خه‌ریكی یــــاری بـوون
مــریشك و جوجه‌ڵه‌ی جوان……به‌یه‌كــــه‌وه‌ ده‌گـــــه‌ڕان
مراوی و قـــاز هێنرابوون……له‌ نـاو ئاودا نه‌خشــابوون
باران:
هێماكـــــــانی هاتوچۆ…….تیایدا بوو بوون به‌ تابـلۆ
ناز:
وێنه‌ی وه‌رزه‌كــــانی ساڵ……وێنه‌ی خێزان ،خانو،مـاڵ
ژووری میوان ، هی نوســتن …..هــــۆڵێكیش بۆ دانیشـتن
لانه‌:
نا بێت له‌ بیرمـــان بچێت…… چێشتخانه‌ش ژووری ده‌وێت
راز:
دوو ژووری تر پێویســـتن……كه‌ له‌ ناو مــــاڵدا هه‌بن
چونكه‌ گرنگن تــــه‌واو……ته‌والێت له‌گه‌ڵ گــه‌رماو
ئاوان:
ژوورێكی تــــری تیایه‌……كه‌ وه‌ك گــه‌نجینه‌ وایه‌
بۆ كه‌لوپه‌ل هه‌ڵـــگرتن…..پێویســتی ماڵ تێكــردن
ئارۆ:
گـــــه‌ڵا و ڕوه‌ك و میــوه‌…..ســه‌ر دیــــواری ته‌نیوه‌
وێنه‌ی كارتۆنیی ناســراو……تێكه‌ڵ كـــــراون ته‌واو
كۆرس:
وێنه‌ی ئاڵای كـــوردستان…..وا له‌ سه‌رووی هه‌مــوویان
له‌سه‌ر وێنه‌ی گوند و شار……ده‌شه‌كێته‌وه‌ جــار جــار
ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی تر كه‌ چێژو خۆشی به‌ منداڵانی باخچه‌ ده‌به‌خشن و حه‌ز ده‌كه‌ن به‌په‌رۆشه‌وه‌ گوێی لێبگرن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا له‌به‌ری بكه‌ن.خۆ ئه‌گه‌ر ئاوازێكی خۆشی بۆ دابنرێت زووتر له‌به‌ری ده‌كه‌ن.
خه‌ونێك
له‌ خــــه‌ونمدا ئه‌ســـتێره‌……خــــۆی هــــاتبوو بۆ ئێره‌
مـــــاڵی ئێمــــه‌ی ده‌زانی…….هــــاتبوو به‌ میـــــوانی
وتی من میــــوانی تــــۆم……بردم بۆ ژووره‌كـــه‌ی خــۆم
كه‌ ژووره‌كـــــــه‌می بینی…..به‌ قــاقــا و پێكــه‌نینی
وتی ده‌ست خۆش گوڵی جوان……سه‌ركـــه‌وتوو بیت له‌ ژیان
مه‌له‌كردن
ڕۆژێك له‌ تاوی گه‌رمــا……جلم نه‌هێشت له‌به‌رمــا
حه‌وزێكی مه‌له‌مــان بوو……خۆم هـه‌ڵدایه‌ ناوی زوو
(ئارۆ) ش وه‌كــو مراوی…..هات خۆی هه‌ڵدایه‌ ناوی
كه‌وتینه‌ مه‌له‌ و یــاری…..شــادی و خۆشی ده‌باری
دایكم وه‌ك مامۆستا بــوو….له‌ نزیكمان وه‌ستا بــوو
یاریمان ده‌كــرد به‌ ئاو….فێنك بووینه‌وه‌ تــه‌واو
پاشان وه‌كـــو مه‌له‌وان….هاتینه‌ ده‌ر هه‌ردووكمان
خۆمان گۆڕی ده‌ستوبــرد….چووم سوپاسی دایكم كرد
هه‌ندێك له‌ هۆنراوه‌كان له‌گه‌ڵ ساده‌ییدا دێڕه‌كانی زۆرن به‌ڵام مامۆستا ده‌توانێت وه‌كو ئۆپه‌رێتێكی بچوكی لێبكات و هه‌ر منداڵه‌ی دێڕێك ێێت .ئه‌وسا ئاسانتر ده‌بێت و زووتریش له‌به‌ری ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م منداڵانی ژووره‌كه‌ش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له‌ كۆتاییشدا هه‌موویان هۆنراوه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌به‌ر ده‌كه‌ن چونكه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌….دایك ئه‌و مرۆڤه‌ خۆشه‌ویسته‌ی كه‌ هه‌موومان خۆشمان ده‌وێت و هه‌میشه‌ به‌بارانی سۆزوخۆشه‌ویستی بێسنوری خۆی ئارامی و ئاسوده‌یی و خۆشی به‌ دڵه‌كانمان ده‌دا..ده‌بێت منداڵانی باخچه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك رۆژانه‌ له‌ دایكیان دووربن چۆن و چی بكه‌ن..منیش له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م نوسیوه‌ كه‌ دڵنیام چێژی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت بۆ منداڵان.
دایه‌
خۆشی نییه‌ بگــــاته‌…….بــۆن و ئامێزی دایــه‌
ســـۆز و ماچی شیرینی…..شیله‌ی هه‌نگوینی تیایه‌
سـه‌رخستنه‌ ســـه‌ر ڕانی…..ئاســـوده‌یی و ئــارامی
ده‌به‌خشێ به‌ هه‌موومان…..شـــاد بین به‌به‌رده‌وامی
ده‌نگی به‌سۆز و خـۆشی…….مۆسیقای ســـروشتییه‌
خه‌نده‌ و پێكه‌نینه‌كه‌ی ……لـه‌ ڕه‌نگ و وێنه‌ی نییه‌
سـه‌رچاوه‌ی هێز و تینه‌…..بۆ ئێمـــه‌ی بچكـۆلانه‌
هیوامـان پێ ده‌به‌خشێ……سـه‌ركـه‌وین له‌م ژیانه‌
ئه‌م هۆنراوانه‌ تایبه‌ت بوون به‌ منداڵانی باخچه‌ی منداڵان و هه‌ندێكیشیان پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تیش به‌په‌رۆشه‌وه‌ گوێی لێده‌گرن و حه‌زی لێده‌كه‌ن.ئه‌وه‌ی من له‌م نوسینه‌مدا مه‌به‌ستم بوو لێره‌دا ئه‌وه‌بوو كه‌ كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی وا بخه‌مه‌ به‌رده‌ست مامۆستایانی باخچه‌ی منداڵان هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پڕۆگرامێك یان كتێبێك كه‌ چه‌ندین هۆنراوه‌ی له‌م شێوانه‌ی تیابێت ئاماده‌ بكرێت و له‌هه‌موو باخچه‌یه‌كدا هه‌بێت تا مامۆستایان به‌پێی به‌رنامه‌ و پلانی خۆیان سودی لێوه‌ربگرن .بێگومان دانانی كتێبێك یان كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش پێویستی به‌ لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و شاره‌زا هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی هۆنراوه‌ و چیرۆكه‌كان تا جوانترین و به‌سودترین و گونجاوترینیان بۆ ئه‌و قۆناغه‌ هه‌ستیار و گرنگه‌ هه‌ڵبژێن

……………….