غیابی کورد لە ستراتژی زلهێزەکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوین … شاهۆ حوسێنی
(هۆکاری بێدەنگی زلهێزەکان لەمەر هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین و قوربانی بوونی کورد) …..
هەرجۆرە شرۆڤەیەکی ستراتژی و پلانی زلهێزەکان بۆ رۆژهەڵاتی‌ناوین، کێشەو قەیرانەکانی هاوچەرخی ئەو ناوچەیە ئەگەر لەسەدەی نۆزدەهەم را دەست پێ‌نەکات، رەنگە نەتوانێ بە دەقیقی تیشک بخاتە سەر کێشەو قەیرانەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی‌ناوین. ستراتژی زلهێزەکان لەسەدەی نۆزدەو بیستا بەربەرەکانی لەگەڵ ئیمپراتووری‌عووسمانی و زلهێزێکی هێژمۆن بوو، کەرۆژگارێک تا جەرگەی ئوورووپای لەژێر دەسەڵاتابوو، بۆ ئەو مەبەستەش دوو پلانی هاوزەمانیان ڕەچاو کرد. یەکەمیان بەدەرکردنی پشتیوانی لەپەرەی بزاڤی جوولەکەکان کە لەدرێژەدا بەدەرکردنی بریارنامەی باڵفۆر دەست کرا بە بنیادنانی دەسەڵاتێکی نوێی‌ئایینی بەناوی ئیسرائیل وەک شووناسێکی تەواو دژبەر لەگەڵ ئیمپراتووری‌عووسمانی، ئەگەرچی زێدە لە دوو دەیە دوای رووخانی عووسمانی دەوڵەتی ئیسرائیل هاتە بەرهەم بەڵام چچەغماغەکەی لە سەدەی نۆزدهەم‌دا لێ‌درا، دووهەم پەرەی ناسیونالیسمی عەرەبی کە لەئاکام‌دا بوو بەهۆی جیابوونەوەی وڵاتانێکی عەرەبی زۆر لە عووسمانی.
بێ گومان ئەو رەوتەش پەرەی دا بە ناسیونالیسمی تورک. لەنەهایەت دا هێژمۆنی سێ هزر و ئایدەی سیاسی بناژۆخواز کە بریتی بوون لە ناسیونالیسمی عەرەبی، ناسیونالیسمی تورکی و جوولەکەخوازی، کورد و ئامانجەکانی فیدا کرد، هۆکاری پەرواێزخرانی کورد لەوەدا بوو: لەگەڵ ئەوەدا کوردی سەردەمی سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیست کۆمەڵگایەکی تەواو عەشیرەیی و نەریتی بوو، لەهەمان کاتیشا پشتگیری و لایەنگری لە دەسەڵاتی عوسمانی دەکرد وەک نوێنەری ئایینی ئیسلامی، جێگای ئاماژەشە کە عەرەب لە رۆژهەڵاتی ناوین بە رێژەی حەشیمەتیش لە کوردەکانی ئەو سەردەم زۆر زیاتر بوون، ئەو رەوتەش لە ئاکام‌دا بوو بەهۆی نزیک بوونەوەی زلهێزەکان لە عەرەبەکان و بەو شێوەیە بنەمای رۆژهەڵاتی ناوین لەسەر شووناس ئەو سێ لایەنە بنیادنرا.
لایەنێک لەنەهایەتدا کە تورکیەی کەمالیست بوو هەر زوو خۆی لەکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوین کێشایەدەر و مەیدانی بۆ رکابەرێتی و تێکهەڵچوون لەدرێژەدا و لەپاش ساز بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ عەرەبەکان و ئیسرائیل چۆڵ‌کرد، بۆیەش بۆماوەی چەند دەیە رۆژهەڵاتی ناوین بە قەیران و کێشەی ئیسرائیل و عەرەبەکان پێناسەدەکرا، چاوخشاندنێک بە مێژووی ناوچە لە ۱۹٤۸را کە ئاگری یەکەم شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیلی تیا هەڵگیرسا هەتا ۱۹۷۳ کەکۆتا شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیلی تیا کراوە سەلمێنەری ئەو راستێیە، لەوەها دۆخێک دا بێ گومان کورد وەک بوونێکی قەیرانی و کێشەیی لەبەر چاوی زلهێزەکان نەدیترا.
سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئەگەرچی خواست و جێگای رەزامەندی زلهێزەکان بوو چوون بوو بەهۆی گواستنەوەی کێشەلەنێوان دوانەی ئیسرائیل-عەرەب بەرەو دوانەی شیعە-سووننە، لە درێژەدا سەرهەڵدانی رێکخراوە تووندئاژۆکان و پەرەی شەری چریکی و پێکهاتنی رەوت و نەزمێکی نوێی لە رۆژهەڵاتی ناوین بە ساز بوونی حیزبووڵڵا، حەماس و رێکخراوەکانی تر لێ کەوتەوە و ئەوەش ئارامی ئیسرائیلی تا رادەیەکی زۆر شێواند. لە‌و رەوتەدا ئێران توانی دەسەڵاتی سووریا کە لەنێوان دوو رکابەری بەعسی عێراق و ئیسرائیل دا گووشارێکی زۆری لەسەر بوو بۆلای خۆی رابکێشیت و بیکاتە کۆریدۆری گەیشتن بەلوبنان و فەلەستین.
ساز بوونی قەیرانی سووریا و بەشداری راستەوخۆی ئێران بۆ بەرگری‌کردن لە دەسەڵاتی بەشارئەسەد و درێژەکێشانی ئەو قەیرانە ئەگەرچی رووخانی ئەسەدی لێ نەکەوتەوە بەڵام ژێئۆپۆلەتیکێکی دۆفاکتۆی کوردی بەرهەم هێنا، ئەو ژێئۆپۆلەتیکە ئێستا لەلایەک تووشی هێرشی راستەوخۆی تورکیا بوە و لەلایەکیش تووشی بێ دەنگی زلهێزەکان، ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە: بۆچی زلهێزەکان کە کوردیان بە دۆست و بەرەی خۆیان پێناسە دەکرد بێ دەنگن؟
سووریا مەیدانی کێشە و تێکهەڵچوونی تورکیا، عەرەبستان و ئێران و رێکخراوەکانی لایەنگری وان وەک حیزبووڵڵا و داعش و نووسرە و …..هتدە، دەرگیر بوونی وانە لە سووریا یانی دوور بوونی کێشە و قەیران لە ئیسرائیل و سەرقاڵ بوون بە قەیرانێکی دوور و درێژ کە زۆر خوازیارنین جارێ وا زوو تەواو بێت، لە‌و ناوەدا کورد بۆ وان وەک کایەکەر و فاکتەر تەنیا رۆڵی کەرەسەی هەیە کە لەخزمەت درێژەکێشانەوەی ئەو شەڕ و قەیرانەدایە و درێژەکێشانەوەی ئەو کێشەیەش بەمانای درێژەکێشانەوەی پەراوێزێکی ئەمنی بەدەوری ئیسرائیل دایە، بەهۆی ئەوەکە هەرکەسە و لە سووریا لە بەشە هێژمۆنی خۆی دەگەرێت و تازە بەهیچ شێوەیەک لە‌و گەمەیە ناتوانێ بچتە دەر، واتە ئەگەر تا بەر لەساز بوونی کێشەی سووریا هەموو کێشە و قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوین لەدەوری فەلەستین و ئیسرائیل دەخولاوە، ئەوا ئەوجارە دوانەی فەلەستین-ئیسرائیل بەتەواوی چۆتە پەراوێزەوە، لە‌و ناوەدا کورد باشترین کەرەسەی قوربانیە، جارێک رێفراندۆمی هەرێم و ئەو جارەش عەفرین و رۆژئاوا.
موحسین كه‌ریم له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستادا … ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر
موحسین كه‌ریم: ده‌بێت پلاتفۆرمی چه‌پ وكۆمۆنیست وه‌ك به‌دیلی سیاسی ده‌سه‌ڵات خۆی پێشكه‌ش بكات
گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ موحسین كه‌ریم ئه‌ندامی مكته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر …….
له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه:
ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له دابینكردنی به‌شێك له مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه و توانراوه جێگیر بكرێت له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له قۆناغه جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه په‌راوێز خراوه و لاواز كراوه، هه‌ندێكی ماوه.
له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه له ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له ئابوری ڕه‌یعی بریتییه له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به قازانج و ویستی بانك و كارتێله مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته پێشه‌وه، كه ئه‌ركی جدیتری خستۆته به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان بۆ فۆكس خستنه‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه و رۆڵی هێزه چه‌پ وماركسییه‌كان ئه‌م دۆسییه‌ی كردۆته‌وه .
موحسین كه‌ریم ئه‌ندامی مكته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له (مله‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستاندا) پێیوایه : ” كۆمه‌ڵگای كوردستان، كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌داریه‌و بزوێنه‌ری هه‌موو پرس و مه‌سه‌له سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوریه‌كان، ململانێی چینایه‌تی نێوان سه‌رمایه‌دارو كرێكار‌و توێژه چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تكێشه‌كانه. ئه‌م ململانێ چینایه‌تیه، به‌هێڵێكی راست وروون دا ناچێته‌پێشه‌وه و هه‌میشه به كاركردی فكری و سیاسی هێزو ره‌وته بۆرژواییه‌كان، ئه‌م راستیه سه‌ره‌تاییه لێڵ و ته‌مومژاوی ده‌كرێ و جه‌ماوه‌ری كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش چه‌واشه‌ده‌كرێن.”
ئه‌و پێشی وایه : ” بۆرژوازی به‌رده‌وام ئه‌م هه‌لومه‌رجی چه‌واشه‌كردنه به‌رهه‌م دێنێته‌وه، زه‌ین و هۆشی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكیش به ئه‌فكارو بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به ژیان و به‌هاو پرسه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و سیاسیه‌كان پڕده‌كات. هه‌وڵ ده‌دات لێكدانه‌وه‌و جیهانبینی چینایه‌تی كرێكار وه‌كو شتێكی خه‌یاڵی و ناواقعی و دروستكراوی زهنی چه‌ند بونه‌وه‌رێكی دابڕاو له مێژوو و ژیان و كۆمه‌ڵگا نیشان بدات.”
موحسین كه‌ریم له باره‌ی زه‌روره‌تی پلاتفۆرمێكی سیاسی باوه‌ڕی وایه : ” ته‌نها پلاتفۆرمێكی سیاسی ده‌توانرێ بخرێته روو له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكی جه‌پ و كۆمۆنیسته‌وه كه مه‌شغه‌له‌ی خه‌باتی سۆشیالسیتی و ئاماده‌كردنی چینی كرێكار بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی، كه بێ پێچوپه‌نا وه‌كو به‌دیلی سیاسی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی شكستخواردووی بۆرژوازی كورد خۆی بنوێنێ. ”
ده‌قی به‌شداری موحسین كه‌ریم ئه‌ندامی مكته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : كام خوێندنه‌وه پێویسته بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و ڕۆڵی چه‌پ و ماركسیه‌كان؛خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه ڕۆڵی چه‌پ له په‌راوێز خراوی ده‌ریبهێنێ و بیكاته لیده‌ر له ئاراسته كردنی ڕوداوه‌كان ؟
موحسین كه‌ریم: كۆمه‌ڵگای كوردستان، كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌داریه‌و بزوێنه‌ری هه‌موو پرس و مه‌سه‌له سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوریه‌كان، ململانێی چینایه‌تی نێوان سه‌رمایه‌دارو كرێكار‌و توێژه چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تكێشه‌كانه. ئه‌م ململانێ چینایه‌تیه، به‌هێڵێكی راست وروون دا ناچێته‌پێشه‌وه و هه‌میشه به كاركردی فكری و سیاسی هێزو ره‌وته بۆرژواییه‌كان، ئه‌م راستیه سه‌ره‌تاییه لێڵ و ته‌مومژاوی ده‌كرێ و جه‌ماوه‌ری كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش چه‌واشه‌ده‌كرێن. بۆرژوازی به‌رده‌وام ئه‌م هه‌لومه‌رجی چه‌واشه‌كردنه به‌رهه‌م دێنێته‌وه، زه‌ین و هۆشی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكیش به ئه‌فكارو بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به ژیان و به‌هاو پرسه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و سیاسیه‌كان پڕده‌كات. هه‌وڵ ده‌دات لێكدانه‌وه‌و جیهانبینی چینایه‌تی كرێكار وه‌كو شتێكی خه‌یاڵی و ناواقعی و دروستكراوی زهنی چه‌ند بونه‌وه‌رێكی دابڕاو له مێژوو و ژیان و كۆمه‌ڵگا نیشان بدات.
له‌پاڵ ئه‌م هێرشه به‌رده‌وام و رۆژانه‌یه بۆسه‌ر چینی كرێكار و توێژه بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ماشینی سه‌ركوت و داپڵۆسین و پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كانی ئاماده‌یه بۆ بێده‌نگكردنی هه‌ڵسوڕاوان و رابه‌رانی چینی كرێكار‌و هه‌رجۆره بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی چینی كرێكار‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش.
هه‌ر هێزێكی چه‌پ و سۆشیالیست و كۆمۆنیست ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه چینایه‌تیه‌دا له‌به‌رامبه‌ر بۆرژوازیدا ئاماده نه‌بێ و ده‌وری پێشه‌نگ و رابه‌ری بێ دوودڵی و شۆرشگێڕانه نه‌بینێ، هه‌میشه ده‌بێ یان راوێژكاری بۆرژوازی بێت بۆ ریفۆرم و چاكسازی و پاراستنی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی له مه‌ترسی بزوتنه‌وه و هه‌ڵسانه كرێكاریه‌كان، یان له باشترین حاڵه‌تدا له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا وه‌كو ره‌وت و گروپێكی فشار‌و ره‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی بمێننه‌وه‌و هیچی تر.
مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه هێزو بزوتنه‌وه ماركسی و كۆمۆنیسته‌كان بتوانن رابه‌ری كۆمه‌ڵگاو ئاڵوگۆڕه‌كان بن، ده‌بێ له‌م شه‌ڕه چینایه‌تیه‌دا نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی و چینایه‌تیه‌كانی كرێكار‌و توێژه بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن. ده‌بێ راست و ره‌وان سه‌نگه‌ری شه‌ڕی چینایه‌تی كرێكار له بۆرژوازی قایم و پته‌و بكه‌ن. ده‌بێ سنوری به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌كانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوایدا به روونی جیابكه‌نه‌وه، رێگا نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن ئه‌حزاب و سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیرانی چینی بۆرژوازیه‌وه بشێوێنرێ و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی چینی سه‌رمایه‌دار له به‌رگی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بكرێت به به‌ری كرێكار‌و چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
ده‌بێ له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی چینایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی- چینایه‌تیه سه‌ربه‌خۆیه بكه‌ن و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌رووی فكری- سیاسی- رێكخراوه‌ییه‌وه ئه‌م ریزه سه‌ربه‌خۆیه بپارێزن و پته‌وی بكه‌ن. ئه‌رك و لێپرسراوێتی كۆمۆنیسته‌كان و ماركسیسته شۆرشگێڕه‌كان ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ئه‌م لایه‌نگیریه سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یان ستراتیژ و تاكتیكی سیاسی بۆ ئاماده‌كردنی چینی كرێكار بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاماده‌بكه‌ن. تاكتیكی سیاسی و خه‌باتی سیاسی رۆژانه‌یان ته‌نانه‌ت له مه‌یدانی ریفۆرمی سیاسی و ئابوریشدا پێویسته به‌شێك بێت له پرۆسه‌ی ئاماده‌سازی چینی كرێكار بۆ شۆرشی كرێكاری. ده‌بێ شه‌ڕی فكری و سیاسی هێزو ره‌وته سه‌ره‌كیه‌كانی بۆرژوازی بكه‌ن. ده‌بێ له سه‌رجه‌م پرس و مه‌سه‌له سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌بن و نه‌خشی هێزێكی به‌رپرس و ده‌خاله‌تگه‌رو رابه‌ری سیاسی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش بگێڕن .بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و سۆشیالیستی ئه‌نتی تێزی بزوتنه‌وه بۆرژوازیه‌كان و ده‌سه‌لاتی بۆرژوازیه. ئه‌مه ئه‌و ناوه‌ڕۆك و خه‌سڵه‌ته سیاسی و چیانه‌تیه‌یه كه ده‌بێ بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و سۆشیالیستی هه‌ڵگری بێت بۆئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن و بزوێنه‌ری روداوه سیاسیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا.
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆ و شكستی حوكمڕانی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ، چ بژارده و پلاتفۆرمێكی مومكین ده‌خاته به‌رده‌م هێزه‌چه‌پ و ماركسییه‌كان ؟
موحسین كه‌ریم: به‌بڕوای من ته‌نها پلاتفۆرمێكی سیاسی ده‌توانرێ بخرێته روو له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكی جه‌پ و كۆمۆنیسته‌وه كه مه‌شغه‌له‌ی خه‌باتی سۆشیالسیتی و ئاماده‌كردنی چینی كرێكار بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی، كه بێ پێچوپه‌نا وه‌كو به‌دیلی سیاسی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی شكستخواردووی بۆرژوازی كورد خۆی بنوێنێ. ئه‌گه‌ر مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی و هێزه سیاسیه‌كانی شكستی خواردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دوای ٢٦ ساڵ ناتوانێ كاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه، رێگاوبان، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، مووچه‌ی كرێكار‌و كارمه‌نده‌كانی دابین بكات، ناتوانێ به‌رمیلێك نه‌وت بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ئه‌م سه‌رمای زستانه، له‌ولاشه‌وه گیرفانی هاوڵاتیان به‌بیانوی جۆرواجۆره‌وه تاڵان ده‌كات و ده‌یان جۆر ره‌سم و باجی له‌سه‌ر خه‌ڵك داناوه، ده‌سه‌ڵاتێك كه هیچ شتێكی نیه پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگاو خه‌ڵكی بكات به‌ڵام هاوكات ده‌ستی بردوه بۆ بنی گیرفانی هاوڵاتیانی كوردستان، ئیتر چی ماوه‌ته‌وه و بۆچی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت!؟ خه‌ڵك ئیتر چ پێویستی به‌وانه؟ ئایا به‌راستی ئه‌مانه له خه‌ڵك زیاده نین و پێویست ناكات بڕۆن و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵك بكه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵك خۆیان؟
ئه‌گه‌ر هێزێك خۆی به چه‌پ و كۆمۆنیست ده‌زانێ و ده‌یه‌وێ له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا بێته ده‌ره‌وه‌و ده‌وری رابه‌ر ببینێت، پێویسته ئه‌م وه‌ڵامه بداته‌وه به كۆمه‌ڵگاو گرفته‌كانی سه‌ر رێگای ئه‌م ئاراسته‌یه چاره‌سه‌ر بكات. ده‌بێ كۆمۆنیسته‌كان و چه‌پ، به‌راشكاوی ئه‌و په‌یامه به كۆمه‌ڵگا بڵێن. ده‌بێ بڵێن ئیتر نۆره‌ی خه‌ڵكه. نۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه. به ده‌سه‌لات بڵێن ئێوه ٢٦ ساڵه ده‌سه‌ڵاتی كوردستانتان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ئه‌وه بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ژیان وگوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریه‌كانه.. ئه‌وه بارودۆخی خوێندن و په‌روه‌رده‌یه… ئه‌وه بارودۆخی خه‌سته‌خانه‌كانه. ئه‌وه بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته… پێیان بڵێن ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه خه‌ڵك له‌رێگای شورا‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رن. ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه دامه‌زراوه‌كانی وه‌كو كاره‌باو ئاو‌و خه‌سته‌خانه و شاره‌وانی و …. له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و شوراكانی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و شوێنانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن. دڵنیاین كه ئه‌وان زۆر باشتر له ئێوه ده‌توانن ئاو‌و كاره‌باو خزمه‌تگوزاری پزیشكی و … بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن… پێویسته پێیان بڵێن كه ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك ده‌توانێ زۆر له ئێوه باشتر گرفتی بێمووچه‌یی چاره‌سه‌ر بكات. په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و ئینسانیانه یه‌كلا بكاته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك زۆر له ئێوه باشتر ده‌توانێ كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمنان و كۆنه‌په‌رستان بپارێزێ. ده‌توانێ یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو و ماف و ئازادیه‌كان بۆ هه‌موان دابین بكات. ده‌توانێ ژیانێكی شكۆمه‌ند بۆ هه‌موو هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكات. هیچ كه‌س برسی نه‌بێت. هیچ مناڵێك توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر نه‌كرێت و تاد….
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : هێزه‌چه‌پ و ماركسییه‌كان كێن له‌مرۆدا ، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆببنه‌وه‌وبه‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌وهێزانه‌چین ؟
موحسین كه‌ریم: زۆرن ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چه‌پ و بگره به ماركسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا چی بكات له كه‌سانێك یان له گروپ و لایه‌ن و حزبێك كه خۆیان به‌چه‌پ و سۆشیالیست و بگره كۆمۆنیست ده‌ناسێنن، به‌ڵام هیچ نه‌خشێكیان نیه له‌ناو روداوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نیه له‌سه‌ر ژیانی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش. به‌رده‌وام هێزه بۆرژوازیه‌كان چاره‌نوس و ئاراسته‌ی ژیانی ئه‌وان و مناڵه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵگا چی بكات له گرفتی فكری و تیۆری نێوان ئه‌م گروپ و ئه‌و گروپ!؟ كۆمه‌ڵگا ده‌ورو ده‌خاله‌تگه‌ری سیاسی ده‌وێ له هێزو ره‌وت و حزبه سیاسیه‌كان.
كاتێك هێزو ره‌وته چه‌په‌كان ئه‌م ده‌وره نابینن، یان هیچ نه‌بێ بیر له‌وه‌ناكه‌نه‌وه‌و كه چۆن وه‌ڵام به‌م گرفته سیاسیه بده‌نه‌وه، وه ته‌نها به‌وه دڵخۆشن كه له‌په‌نای روداوه‌كاندا و له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا كۆبونه‌وه‌یه‌ك، كۆڕێك، بۆنه‌یه‌ك،… ساز ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه بۆرژوای خه‌ریكه نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵات ساغ ده‌كاته‌وه. به‌شێكی شكستی خواردوه، كه‌چی به‌شێكی دیكه‌ی خۆی بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی ئاماده ده‌كاته‌وه. به‌رای من ئیتر بوارێك بۆئه‌وه نامێنێته‌وه كه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ چه‌پ ببێته جێگای ئومێدی خه‌ڵكی بێبه‌ش و چه‌وساوه.
له وه‌ڵامی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌م روونكردۆته‌وه كه ده‌بێ چی بكه‌ین. من پێموایه هه‌رده‌بێ ئه‌و كاره بكه‌ین. ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی به میراتگری ماركس و لینین و شۆڕشه‌كانی كۆمۆنه و ئۆكتۆبه‌ر ده‌زانێ، ده‌بێ وه‌كو ئه‌وان كاربكات. رێگای دیكه نیه. ده‌بێ كۆمۆنیزم و سۆشیالیزم ببێته به‌دیلی سیاسی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌دیله سیاسیه‌كانی بۆرژوازی. ده‌بێ كۆمۆنیسته‌كان و سۆشیالیسته‌كان له قامه‌تی هێزو ره‌وته بۆرژوازیه‌كان كه‌متر ده‌رنه‌كه‌ون. ده‌بێ وه‌كو خاوه‌نی كۆمه‌ڵگا ده‌ربكه‌ون و مامه‌ڵه‌ی خۆیان بكه‌ن. ده‌بێ به‌هه‌مان قیافه‌شه‌وه خۆیان به‌رامبه‌ر بۆرژوازی و هێزو بزوتنه‌وه‌كانی و به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا نیشان بده‌ن. ده‌بێ كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان ئه‌وه له‌كۆمۆنیست و سۆشیالیست و “چه‌په‌كان” ببینن كه ئه‌وانیش وه‌كو بزوتنه‌وه‌و هێزی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان : له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چه‌پ چی بێت ؟ به‌شدار بن یان نا ؟ تاچه‌ند به‌شداریكردن به لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و به ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێگا خۆش ده‌كا و ئاسانكاری ده‌بێت له گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟
موحسین كه‌ریم: من پێموایه ئه‌م سیناریۆیه كۆتایی هاتوه‌و دوا ئه‌لقه‌كانی پێشكه‌ش كراون. به كرده‌وه سه‌لمێنراوه كه له كوردستاندا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان هیچ به‌هایه‌كی نیه‌و به‌هیچ جێگایه‌ك ناگات، نه‌ك بۆ چینی كرێكار‌و كۆمۆنیست و سۆشیالیسته‌كان، به‌ڵكو بۆ خودی بۆرژوایش. پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و میكانیزمی سیاسه‌ت له كوردستاندا هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان نیه، به‌ڵكو میلیشیاو هێزی چه‌كداری حزبیه. هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان تاقیكراوه‌ته‌وه‌و شكستی هێناوه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (٢٥) كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی جێگا به یه‌كێتی نیشتمانی كه ته‌نها خاوه‌نی (١٨) كورسی بوو، له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا لێژ بكات و یه‌كێتی هه‌ر هێزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات مایه‌وه له‌گه‌ڵ پارتیدا. قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار له كه‌ناڵی روداو جارێكی دیكه ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه كه گرێدانی ئومیده‌كان به هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان له كوردستان ته‌نها خۆفریودان و خۆشخه‌یاڵیه‌و هیچی تر، چ جای ئه‌وه كه هێزێكی چه‌پ و كۆمۆنیست ئومێدی به‌وه هه‌بێت له‌و رێگایه‌وه ده‌توانێ كاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێت!
زەنگوڵەی مەرگ…. کەژاڵ عەلی
پێشکەشە بە ئا‌ڤێستا خابوور
کە دوێنێ لە ئەفرین چووە کاروانی نەمرانەوە..
دلت بردم لەرزان کەمەر
تۆ کە هێشتا
بۆنی مێخەكبەندت لێ دێ ;
ھی بەرباران،
تۆ كە ن‌ھا
چڵە سێبەرێكی تەڕی
لەژێر شنە شنی بەھار
لە بەر ھەتاوێكی درەنگ .
چ زوو عاشق بووی
بە باڵای بەرخۆدان و ،
بە بەژنی زراڤی تفەنگ.
بە کوێدا
بەو هەموو
خرینگ و خەونەوە،
خۆت خستە ئامێزی
داستانی ئەفرینی مەرگەوە .
پێم بڵێ
چۆن کەوتیە چاوبازی
لەگەڵ خۆر ،
کەی دەستت تێکەل كرد
لەگەڵ خاك
لەگەل مەمی خەنجەر.
لە كوێوە
بەرێ نازكێ خۆت
دایە بەر تانك‌و تۆپ،
باخەڵت پڕ كردن
لە فیشەك ،
لە مەمكی نارنجۆك،
كەنگێ بووی
بە ھاوڕێی
گیانی بەگیانی بەرد ،
بە توێشووی سەر رێگای
سیامەندی سەنگەر ،
لەرزانكەمەر
مەڕۆ دڵم
كەمەرلەرزان
دڵم دەوە..
ساباتی تاڵ … سه‌ردار جاف
مه‌رگێ به باڵای ته‌مه‌نما هه‌ڵكشاوه
پێی له ته‌ڵه‌ی قوڵایی په‌یڤێكی شیعری سه‌رشێتیما
گیر كردووه و
له ئه‌ژنۆی ڕا
ئیدی به‌ره‌و دوا هه‌ناسه‌ی نووكی په‌نجه‌ی شۆڕ بووه‌وه
كفنێ به باڵای شارما هه‌ڵزناوه
به قوڵپی پڕ ئه‌شكی چاوم
نوقمی حه‌زێكی سوێر بووه و
له كه‌مه‌به‌ندی ڕێگای دا
به‌ره‌و خوار خوار داچووه‌وه
شار دوا نیگای خۆی هه‌ڵ ده‌دا
له ته‌وێڵی هه‌سته‌كانما هه‌ناسه سوار
هه‌ر كه خۆری سواغدراوی
له كه‌فماڵی ئه‌پارتمانی دێوه‌زمه‌یه‌كی ڕانه‌هاتووا سواند
زمان بووه به‌سته‌ڵه‌كی ئۆغر كردوو
نه قه‌تاره‌كه‌ی مه‌ردانی بۆ ده‌وترێ
نه به‌سته‌كه‌ی حوسین عه‌لی
نه ژان و ئازاری میسری و حه‌مه‌ی موكری
په‌ی پێ ده‌با
نیگاكانم ده‌بنه شه‌وه‌زه‌نگێكی لای كه‌نار ئیجه
ڕێگای به‌خت و كۆڤانمی
وه‌ك یه‌ك چواند
بیست و چوارجار
مانگ هه‌ڵهات و روخساری خۆی لێم شارده‌وه
له نێو قه‌فی دووكه‌ڵی چڕ
چزووی ئاگری خه‌مڕه‌وێن
تاڵه ڕیشاڵی په‌نجه‌كان ده‌بنه ڕه‌ژوو
ترپه‌ی هه‌ردوو قامكی راستم
به‌ر سوتووی جگه‌ره كه‌وتن
هاتی و له ده‌رگای خه‌یاڵدانی پاییزما
له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌رینی وه‌رزی ته‌مه‌نما
تۆڕێ گه‌ڵای زه‌رد زه‌ردی روحمت له كۆڵنا
له بیمارستانی شارا گیرسایته‌وه ….
به‌ره‌و ترۆپكی ڕێژنه‌ی خه‌م سه‌رده‌كه‌وتن
كات نیوه‌شه‌وێكی ده‌مه و ئێواره‌یه
له سه‌ر باڵی ئه‌سپی ئه‌تڵه‌س
خولیای دۆستی ئه‌ستێره‌م بوو
شه‌و له كپی خۆی نه‌كه‌وت و
به گرێژنه‌ی روحما رۆچوو
ژاوه ژاوی دوا سه‌فه‌ری گۆڕغه‌ریبیم
دۆراندۆرمی دۆڕاند بوو
خه‌ون له ته‌ك گه‌ڵا وه‌ریوی شار
ئاوێزانی دوا غوربه‌تی خۆی جاڕ ده‌دا
بێ ئاگا بووم
نه‌مده‌زانی مه‌یلی ئامێزی ته‌زیوی شلێره‌م بوو
شاژنه‌كه‌م
راتچه‌نیم و
حه‌سره‌ت و ئاه و ناڵه‌مت
به سازی دیده‌ن ڕاماڵی
گریان و ئه‌شكی به‌رده‌وام
به سێڵاوی تیله‌ی نیگات ، پاییزنشینی جه‌سته‌من
دوعاكانی دایكم له گرێكوێره‌ی فه‌قیانه‌كه‌یا
وه‌ك عانه‌كانی مناڵی
خه‌ڵوه‌تنشینی كۆڵی بوون
زولف و گه‌ردن …..
نمایشی باڵای ؛لیما؛ ت
ساتی بزه و پێكه‌نینت
هه‌موو شه‌وێ
به به‌ر فیغانی مه‌ینه‌تما
ڕاده‌بوورێ
ده‌ستی خه‌مت له ته‌وقی ملم ترازان
په‌نجه‌كانت بوونه هه‌توان
تیشكی دڵمت په‌ی پێبرد و
به قه‌د و قه‌مه‌تی لێوتا، رۆشنایی شیله‌ی ژینی بۆ هه‌ڵكرا
كه‌چی خۆر و تیشكی مانگم لێ ئاوابوو
ئه‌م بێشه‌یه و ئه‌م وڵاته
له بێ تۆیی هه‌ر هه‌ڵكشا
به‌ره‌و تاریكی و چۆڵی چوون
21- 1 – 2018
Deutschland – Limburg
عەفرین دەبیتە هێمای تێکۆشان … سەعید ئەمانی
( وەک هەڵوێستێک، پێشکەشە بە خۆڕاگری قارەمانانەی خەڵک و پارێزەرانی کانتۆنی عەفرین)
عەفرین، ئەی عەفرین ی دەلال!
سەربەرزی ئاشتی خواز
سەوز پۆشی بەژن زراڤ
لەم قۆناغە هۆڤانەدا
کۆمەڵێک بەرژەودی خواز
ویژدان تۆپیوی
ڕەنگا و ڕەنگ
تاقمێک گەمەژەی
خۆبەزل زان
مێشک گەنیوی
کەم عەقڵ و دەبەنگ
بە خەیاڵن
دابەزنە سەر
ورەی بەرزت
بە پۆستاڵی جەنایەتیان
پێشێلی کەن
نەمامی ساوای تیژ هەڵچووی
هیوای بەرزت.
ئەی عەفرین ی ئاشتی خواز و
سەوز پۆشی بەژن زراڤ
بە گورگ و چەقەڵ و ڕێوی سەردەم
دەور دراو!
تێنەگەیون
ئەم خوێنڕێژە بێ مێشکانە
لەم نەبەردە ناهاسەنگەدا گەربێت و
براوەش نەبی سەرکەوتوی
گرتوتە لوتکەی شانازی و
وەک خۆری ژیان دەرکەوتوی.
خۆڕاگر و دڵنیابە
سەرکەوتنت مسۆگەرە
تۆ بویتە هێمای تێکۆشان
وەرەبەخشی جەماوەری زۆر لێکراوی
بۆ بەگژ زاڵماندا چوون لە دنیادا
بەم پێناسە
دەرکەوتنت مسۆگەرە.
مامۆستای من … هیوا سه‌عید
ئەفلاتونم خوێندەوە
بەڵام بە مامۆستای خۆم دانەنا
هیگڵیشم خوێندەوە
هەر بە مامۆستای خۆم دانەنا
نیچەشم خوێندەوە
ئەویشم بە مامۆستای خۆم دانەنا.
بە منداڵی
کچێک هەبوو
هەموو جارێ دایکم دەی وت
گەورە ببی بۆت دەخوازم
هەتا من گەورە بووم
کچەکە بزر بوو
مامۆستای من ئەو کچە بوو.
ئەگەر عەشقی ئەو نەبا
لە فۆرمە بەرزەکانی ئەفلاتون نەدەگەیشتم
نەمدەزانی لە میتافیزیکدا
فۆرم هێزە یان کردار
ئەو کچە فۆرمی ناو سەرم بوو.
ئەگەر عەشقی ئەو نەبا
لە دیالێکتیکی هیگڵ نەدەگەیشتم
نەمدەزانی هۆش چۆن دەبێتە دوو بەش
ئەو کچە هۆشمی لەخۆی دابڕی.
ئەگەر عەشقی ئەو نەبا
لە سوپەرمانەکەی نیچە نەدەگەیشتم
نەمدەزانی خوا چۆن دەمرێ،
یان خواش هەمان فۆرمه‌کانی ئه‌فلاتونه
ئەو کچە خوای من بوو.
ئەوەی فرمێسکی چاوی مەولانای تام نەکردبێ
کێ لە بۆدلێر دەگا که ده‌ڵێ:
سەرەتا خۆشەویستەکەم ماچ دەکەم
ئینجا پێی دەڵێم خۆشمدەوێی.
ئەوەی بە منداڵی
دایکی خەونێکی لەسەر نەنابێ
وەکو حەللاج کوشتنم بە هەق دەزانێ بە کچێک دەڵێم خوا!
ئەوە وشەکانی دەمی دایکم بوو
منی کافر کرد.
ئاپۆ … به‌ختیار محه‌مه‌د
ده‌توانین بڵێین له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی ئێمه‌دا، له‌ڕووی سیاسی و فیكرییه‌وه، ئاپۆ پیاوێكی داهێنه‌ره: ئه‌و خه‌باتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی چلۆنایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رپا ده‌كا. ئه‌و هه‌ر ژن له عه‌قڵیه‌تی خورافی ڕزگار ناكا، به‌ڵكو ده‌یكاته جه‌نگاوه‌رێكی نه‌به‌ز و نه‌به‌ردی ده‌گمه‌ن و بێ وێنه‌ی هه‌ر هه‌موو مێژووی كۆن و نوێی مرۆڤایه‌تی (ئه‌و ژن له مه‌خلوقێكی زه‌عیفه‌وه ده‌كاته مه‌خلوقێكی به‌هێز؛ ئه‌و ئافره‌ت له حورمه‌وه ده‌كاته مرۆڤ و ئه‌م چه‌مكه خورافییه تێكده‌شكێنێ: ئه‌و چه‌مكه‌ی شوناسی مرۆڤبوون له ئافره‌ت ده‌ستێنێته‌وه). ئایا گرنگ نییه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، ژن ببێته جه‌نگاوه‌ر و شۆڕشگێڕێك له‌پێناو ئازادی خۆی و ئازادی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی؟ به‌ڕاستی ئه‌مه به‌رهه‌می داهێنانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و فیكریی و ڕۆشنبیریی ئاپۆیه.
ئاپۆ هه‌ر خه‌باتێكی ته‌قلیدیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی گه‌لێك به‌رپا ناكا، به‌ڵكو ئه‌و له ڕێی باوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌وه بینای ویست ده‌كا: ویستی پۆڵایینی مرۆڤی كورد، به‌هه‌ردوو توخم و ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه (یان با بڵێین ئه‌م ویسته زه‌وتكراوه ئازاد ده‌كا). من گه‌وره‌یی ئۆجه‌لان له‌وه‌دا ده‌بینم (هه‌رچه‌نده نووسینه‌كانیم زۆر كه‌م خوێندۆته‌وه)، كه ئه‌و وه‌ك لینین هه‌م پیاوێكی تیۆرییه، هه‌م پیاوێكی خه‌باتگێڕی پراكتیكیش؛ ئه‌و تیۆر و پراكتیكه‌ی، كه وه‌رچه‌رخانی گه‌وره له ئیراده‌ی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و له ڕۆحی هه‌موو كۆمه‌ڵگه و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا (به تایبه‌تی له باكوور و ڕۆژئاوادا) ده‌خوڵقێنێ: تاك ده‌بێته خاوه‌ن ئیراده و ناسنامه و ئینتیما بۆ كوردستانی گه‌وره و ژن ده‌بێته پیاو و پیاو ده‌بێته ژن و ته‌نها پره‌نسیپی خه‌باتیش ئه‌ركی هاوبه‌شی هه‌ردووكیانه و هه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه و هه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌ش سه‌ره‌نجام بیر له سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ده‌كه‌نه‌وه؛ ئه‌رێ گه‌لۆ، ئه‌مه كه‌رنه‌ڤاڵی ده‌ستپێكردنی مێژوویێكی نوێ نییه، بۆ مرۆڤی ژێرده‌سته و كۆیله‌ی كورد؟
ده‌بێ بشزانین، ئۆجه‌لان له بنه‌ڕه‌تدا په‌روه‌رده‌ی فه‌لسه‌فه‌ی فیكری ماركسیزم – لینینزمه. دیاره ناوی حزبه‌كه‌شی (پارتی كرێكارانی كوردستان) هه‌ر ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێ؛ واته ئه‌م حزبه هه‌م ڕه‌هه‌ندێكی چینایه‌تی، هه‌م ڕه‌هه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه؛ به‌ڵام دیاره ڕه‌هه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه‌كه (به حوكمی زه‌ڕوره‌تی واقیع) باڵاده‌ستتر و زاڵتره.
کوردی هائیم و حەیران ـ٦ـ … هێمن عومه‌ر خۆشناو
چەند مانگێک دەبێ جار نا جار هەڤدو دەبینین، لە زۆر ڕێ و باناندا سەلامێ لەیەکدی دەکەین، پێشتر زانیبووم کوردە، بەڵام قەت و قەت بە تاکە وشەیەکی کوردییش نەیدواندووم، منیش وەک ئەوەی بەشی دوو وشانیش تورکی نازانم، هەر بە مەبەست هەر کە دەیگەمێ، دەستێکی بۆ بڵند دەکەم و:
ـ ماندینەبی!
ئەویش هەر بە هەناسەی تورکییەوە:
نەسڵسن، ئیمسن ئیشاڵا؟
ـ سەرچاوێ من.
جاروباریش دەیانگوت، ئەو مامۆستایە فاشیستی وەک خۆی نییە، جا وەرە کورد بیت و فاشیست بیت و دڵت بە کوردان تێکهەڵ بێت، چ قوڕبەسەری و چ عاجباتییەکە خودایە!
ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی زانستی بووین، توێژینەوەکەی ئێمە لە زۆر شوێنان ناوی کوردستان ی تێدا دەرباز دەبوو، بەشە تورکییەکە کە هاوڕێیەکەم دەیخوێندەوە، زۆر بە وردی و بە دیقەتەوە ئەو پەیڤەی دەخوێندەوە، مامۆستای گۆرینێ لە ڕیزی لای من دانیشتبوو، دیاربوو سەر و دڵی بە پەیڤی کوردستان گیراو چووە دەرێ، پاشی نێبەکی ئەزیش چووم، دیتم لە بێراییەکە پیاسان دەکات و پێدەچوو لەبەر ئەو وشەیە تەنگەنەفەس بووبێت.
هەر کە منی دیت، زۆر بە گەرمی بەرەو ڕووم هات، بە تورکیی گوتی: وابزانم ئەتۆ عەرەبی دەزانی، چونکە خەڵکی عێراقی، لەمەولا بە عەرەبی لەگەڵت خەبەر دەدەم.
من نە گوتم ئا، نە گوتم نا!
ئەوجار بە عارەبی گوتی: دەڵێی ئەتۆش بێزاربووی، کوڕە وەڵا لەخۆوەڕەزبووم.
هێشتا قسەکەی تەواونەکردبوو، هەر زوو گوتی:
ئەرێ ئەتۆ پسپۆریت زمانی کوردییە؟
ـ بەڵێ
ـ “بە بزەیەکی شۆڤێنیانەوە” جا چی دەخوێنن؟ چ شتێک هەیە؟
ـ هەر وەک زمانەکانی دی، تورکی و فارسی و عارەبی چ دەخوێنن؟
ـ وابزانم ئێوە دەتانەوێ لە نوێوە هەندێ شت بدۆزنەوە، چونکە وابزانم شتێکی ئەوتۆتان نییە.
ـ بۆ وا دەزانی ئەدەبی کوردی ئەوڕۆ پەیدابووە؟ ئەگەر دیرۆکی ئەدەبیاتەکەی، لە دیرۆکی ئەدەبیاتی تورکی زێتر نەبێ، کەمتر نییە.
دیاربوو لەوەدا کەمێک گرژبوو، وەک ئەوەی نوتقی بگیرێ، چونکە جێی سەرسامیی ئەو بوایە، زوو دەیوت: هەڵڵا هەڵڵا!
ئەوجار بابەتەکەی گۆڕی:
ـ هەولێر شارێکی تورکمانییە یان کوردییە؟
ـ کوردییە و کوردستانییە و سێ چوار لەسەدیش تورکمانە.
ـ ئەدی کورد لە کوێ هاتوونەتە هەولێر؟
تۆ بنۆڕێ لەکنی وایە کورد میوانە
ـ خودان ماڵ بوونە!
ـ ئەزانی دیقەتم داوەتێ، ئەو تەڵەبە کوردانەی لای ئێمە ماستەر دەخوێنن، زۆر ڕقیان لە عارەبە، پێم وایە لەبەر زوڵمی سەددام بووە.
ـ شتێکی خراپە ڕقیان لە هەموو عەرەبە، لە ناو هەموو میللەتێک باش و خراپ هەیە، ئەوانیش ڕەنگە جارجار وەک تورکیان لێ بێت کە بە دائیمی ڕقیان لە کوردە. ئەوە شتێکی زۆر خراپە، تەنانەت خۆت ئیلاهیاتچی دەزاتی خودێی میری مەزن دبێژە زمان ئایەت و موعجیزەکا خودێیە، لەبەرهەندێ خزمەتی هەر زمانێک با هی هەر نەتەوەیەک بێت، لەکن خودای بە عیبادەت و پەرستش دەحەسبێندرێت.
سەرێکی لەقاند، بەڵام دڵنیامە ئایەتەکەی قورئانیش تەنیا بیست دەقیقە لە هۆشی دەمێنێتەوە، دواتر پەتک دەپسێنێتەوە و دەچێتەوە سەر ئاخوڕی جاران.
من بەتاڵووکەبووم، بە تورکی پێم وت:
لەسەر ئیزنت، دەچمەوە ژووری کۆنفرانس، مژارەکە زۆر گرنگە لەسەر کوردستانە.
بە تورکی و لە نیوچەوانییەوە دڵخۆشی و عاجباتی لێ دەخوێنرایەوە، هەڵیدایێ:
چما ئاوا بەو تورکییە قسان دەکەی و کە دەگەیە منیش وشەیەک تورکیت لە دەم نایەتەدەر؟
ـ تورکچە بیلمیۆرم (تورکی نازانم)
برۆی وەک حەرفی لا هێنایەوەیەک و گرژبوو.
منیش وەک نیشانەی خواحافیزی، سەرێکم بۆ لەقاند و پشت لە‌و و ڕوو لە ژوورەوە لەبەرچاوی ون بووم.
ئەردوغانی کەچە، خۆی دێنێتە ریز ئەمریکا! … ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی
تورکیا، بۆ کوشتنی کوردان ئەمڕۆ بیانوی بەوە گرتووە، کە “یەپەگە” لە مەیدانەکەدا هەیە! ئاشکرایە کە یەپەگە، تەمەنێکی ساوای هەیە، بەڵام لەشکەرکێشی تورکیا بۆ سەر کوردستان و وێران کردنی، کوشتنی ژن و منداڵی کوردان، لە لایەن تورکیاوە، مێژوویەکی ئێجگار قوڵی هەیە، قوڵتر لە بنی هەموو زەریاکانی دنیا!
———————–
لەشکرکێشی تورکیا، بۆ سەر شاری عەفرین، جگە لە لایەنی مرۆڤایەتی، پرنسیپ، ڕەوشت و مۆڕاڵ، بۆ تاکی کورد بە گشتی، بریندار کردنی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیە، هەڵکەندن و تازەکردنەوەی برینێکی سارێژنەکراوە، کە سەدان ساڵە، ئەو میللەتە بە دەستیەوە دەتلێتەوە. لە‌و تێڕوانینەوە، هەر ئامرازێک، ببێت بەهۆی رزگار کردنی میللەتی کورد، لە‌و مەینەتە تەمەن درێژە، بەگشتی جێگە خۆشحاڵی و ئاواتی هەر تاکێکی کوردە، جا ئەو ئامرازە بوونی سەرکردەیەکی دڵسۆزی لێهاتوو بێت، لەگەڵ بوونی پارتێکی پێشڕەو، بوونی پێگەیەکی جەماوەری بەهێزی پەروەردە بوو بە رۆحی بەرەنگاری بوونەوە، یان پشتیوانی ئابووری، سەربازی، کولتووری بێت لەلایەن زلهێزەکانی دنیا، یان بوونی هەموو ئەو ئامرازانە بێت لەیەک کاتدا. لە‌و دیدەوە، پشتیوانی نێودەوڵەتی، لەسەر هەر دوو ئاستی شەقامی نێو نەتەوەیی و سەڕۆکەکانیان، گرنگ و پڕ بایەخە بۆ عەفرین.
ئەمڕۆ، دنیا هەموو ئەو ڕاستییە دەبینێت و دەرکی پێ دەکات، کە شەڕی زلهێزەکانی دنیا و ناوچەکە، لە پێناو بەرژەوەندیی ماددی و سەپاندنی هەیمەنەی خۆیانە لە ناوچکە، بەڵام شەڕی عەفرینییە ڕەشوڕووتەکان، تەنیا بۆ پاراستنی لانە، هێلانە و کەرامەتی نیشتمانی و نەتەوەیە. شەڕ بۆ بچووکترین ماف دەکەن، کە ئەویش ژیانە بە ئازادی، ئاشتی و بە کەرامەت، لە سەر ئەزر و خاکی خۆیان، کە ئەردوغان و نمونەکانی ئەوەیان پێ ڕەوا نابینن! وێرای ئەوەش، شەڕی چوار ساڵی دژ بە داعش، کوردانی رۆژئاوا بە ماڵومنداڵیان بوون بە قەڵغانی جیهان دژ بە هەڕەشەی داعش بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشیان.
کۆی ئەم فاکتەرەنە و خۆڕاگری عەفرینیەکان، بە سەڕۆکایەتی یەپەگە، بەرامبەر بە لەشکرکێشی یەکێک لە گەورەترین سوپا لە دنیا کە سوپای تورکیایە، سێ فاکتەری گرنگن، کە عەفرین، لەسەر ئاستی شەقامی نێونەتەوەیی، ڕۆشەنبیران و ئازادیخوازانی دنیا، پشتیوانی زۆرە، کە بووە بە فشارێک لەسەر سەڕۆکەکانی ئەو وڵاتانە بە تایبەتی لە ئەمریکا.
میدیا جیهانییەکان، شاهێدی ئەو ڕاستییەن، پێش لەشکەرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و چوار ڕۆژی یەکەم لە لەشکرکێشیەکە، بێدەنگی ئەمریکا، هۆکارێک بوو کە زۆربەی ڕۆشەنبیر، نووسەرانی ئازادیخواز و بە ویژدانی ئەمریکی، نوکی قەڵەمەکانیان تیژ کرد، بۆ سەرکونە کردنی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان و فشار دروست کردن بۆ هاتنە دەنگ دژ بە ئەردوغان، کە بە گشتی لە‌و چوار ڕۆژەدا نووسەرە کوردەکان بێدەنگیان هەڵبژارد بەرامبەر بە بێ دەنگی ئەمریکا!
هاتنە دەنگی ئەمریکا، داواکردنی لە ئەردوغان، بۆ سنووردار کردنی لەشکرکێشیەکەی و دیاریکردنی بنمێچێکی کاتی، بۆ مانەوەی لە نێو خاکی سوریا، ئەردوغانی توڕە کردوە، ئەوەندە لە خۆبایی بووە، لە پێستی خۆیدا خۆی نابێنێ و خۆی دەهێنێتە ریز زلهێزێکی وەک ئەمریکا و دەڵێ، “ئەمریکا چەند کاتی پێویست بوو لە ئەفغانستان؟ ٢٠ساڵ. ئەی چەند کاتی پێویست بوو لە عیراق؟ ١٨ساڵ! ئەی ئێمە بۆ کات دیاری بکەین بۆ دەرچوونمان لە سوریا؟
ئەردوغانی کەچە، لە یادی چۆتەوە، کە دوای ڕوخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، تورکیا چی بەسەرهاتبوو. سەد ساڵە سیاسەتی هەڵەی فر‌نسا و بریتانیا، ئاسانکاری وڵاتانی ناتۆ و پارەی روسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل نەبووایە، پارەی گروپی مافیا و دراگ فڕۆش و قومارچی و قاچاغچییە تورکەکان نەبووایە، ئەمڕۆش ئەردوغانی کەچە، نەیدەوێرا لە میدیا جیهانییەکان ئەو جۆرە لێداوانانە بدات بەرامبەر بە زلهێزێکی وەک ئەمریکا، کە پێویستە، ئەمریکا لێی بێدەنگ نەبێت و دەمکوتی بکات!
دارشـــــــــــه‌ق … پشكۆ ناكام
…… دواجار پاش ئه‌وه‌ى ساڵى پار قیتاره‌كه‌ى ( دۆڕاندۆم) خۆى كێشا به‌عه‌مودى نه‌خێره‌كانا, قیتاره‌كه تێكشكا و سایه‌قه‌كه‌ى به‌په‌له‌پرۆسكێ هه‌ڵهات و سه‌نه‌وى و هه‌رچى ئه‌وراقى قیتاره‌كه‌یه یاى به برازاكه‌ى و خۆشى له‌به‌رچاو ونبوو, هه‌روه‌ك ده‌رئه‌نجامێك بۆ له‌كاركه‌وتنى پرۆسه‌كه له‌مانگى ئه‌یلولى پار هه‌رێمى كوردستان چوه ئاو و زیاتر له‌نیوه‌ى خاكه‌كه‌ى له‌ده‌ست یاو ماده‌ى سه‌دو چل به‌ته‌نزیلاتى له‌سه‌دا په‌نجا خرایه مه‌زاته‌وه و بو به‌ماده‌ى حه‌فتا… ئیتر له‌وكاته‌وه ده‌وره‌كان گۆڕان, موفلیسه‌كان بوون به‌قاسه‌دار و قاسه‌داره‌كان كه‌وتنه سواڵ و پاڕانه‌وه تا ئه‌و حه‌دده‌ى كه‌سه‌رۆكى به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ى بنه‌ماڵه بڵێ: من نه‌موتوه به‌غا موفلیسه به‌ڵكو وتومه به‌غا ( موخلیسه !! ) خه‌ڵك خۆى ( ف ) و ( خ ) كه‌ى تێكه‌ڵ كردوه ( جه‌رده‌یى ئازاد ) كه‌به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌رێم ناوى لێ نابوو ( ئابوری ئازاد ) نه‌ك هه‌ر فریاى بنه‌ماڵه و حكومه‌ته له‌ئه‌رز كه‌وتوه‌كه‌ى نه‌كه‌وت به‌ڵكو كه‌وتنه ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ نه‌یار و شۆڤێنیه‌كانى دوێنێى وه‌ك ( مالیكى ) به‌رن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه خوایه له موفلیسى هه‌ولێر به‌غا هه‌ر موخلیس بێ و ئاوڕێكى خێریان لێ باته‌وه, هه‌ر ئه‌و مالیكیه‌ى كه سه‌رۆكى بنه‌ماڵه ئه‌یوت: ترسمان هه‌یه له‌وه‌ى مالیكى ئه‌و ته‌یاره جه‌نگیانه‌ى ( ئێف 16 ) كڕیونى به‌كارى بهێنێ دژى هه‌رێم…!!
كه‌چى ئێستا و ( كالعاده ) بنه‌ماڵه و به‌ناو حكومه‌ته هه‌رده‌م شكست خواردوه‌كه‌ى له‌پشتى په‌رده‌وه خه‌ریكى چرپه چرپن له‌گه‌ڵ مالیكى ته‌نانه‌ت تا حه‌دى ڕێكه‌وتنى سیاسیش ئاماده‌ن بۆ سازش و چۆكدادان… تۆ بڵێ ئه‌و ( 16 F)
انه‌ى مالیكى كه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بوو ئێستا بووبن به ته‌یاره‌ى مه‌ده‌نى و له‌به‌ینى هه‌ولێر و به‌غایا نه‌فه‌ر بێن و به‌رن ! یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كاتى خۆى سه‌رۆكى بنه‌ماڵه وتى : گه‌ر مالیكى ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و یه‌كسه‌ر سه‌ربه‌خۆى هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت, به‌ڵام دواى ناشتنى ڕیفراندۆم ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه ڕیێ تێناچێ ته‌نها شتێك كه ڕێى تێئه‌چێ و له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و پارتى پاشكۆى جێ به‌جێ ئه‌بێ و ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو شكسته یه‌ك له‌دواى یه‌كانیان یه‌كسه‌ر به‌ده‌فته‌رى حسابات و قه‌رزه‌كانیانا ئه‌چنه‌وه و ( خوله‌ى چه‌خماخساز ئه‌بێته‌وه به‌خوله چه‌خماخه )و هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌یه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه ( ما‌و الوجهه )ێك یان ڕوو سپێتیه‌ك بۆ خۆیان بهێڵنه‌وه كه ئه‌مه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته, چونكه هه‌رێم دواى ئه‌و شكستانه‌ى له‌پاش مه‌رحوم ڕیفراندۆم توشى هاتوه ئیفلیجى كردوه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى كه خودى بنه‌ماڵه و پارتى پاشكۆى ئه‌زانن قورسه جارێكى تر وه‌ك ( ایام زمان ) له‌سه‌ر چاوى خۆیان بوه‌ستن و به‌ناچارى و ( شه‌قى زه‌مانه ) بڕیاریان یاوه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوچه‌كانى ماده‌ى ( 70 ) نه‌كه‌ن , بێ ئه‌وه‌ى بیركه‌نه‌وه كه‌به‌فه‌لسه‌فه‌ى پارتى بێ شارێكى وه‌كو كه‌ركوك دڵى !! كوردستانه, ئه‌ى له‌وه ناترسن ئه‌و دڵه جه‌ڵته لێ بات و له‌كاربكه‌وێت ؟ یان ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نها بۆ داپۆشینى شكسته‌كانیانه و خۆت تێهه‌ڵنه‌قورتانه له‌هه‌ڵبژاردنێك له‌و شوێنانه‌ى كه ( مسبقا ) ئه‌زانن به ( اكمال) یش لێ ده‌رناچن جگه له ڕاسب بوون ….
حیزبى سه‌قه‌ت هه‌رده‌م بڕیارى سه‌قه‌ت ئه‌یا , دواى بڕیارى ڕیفراندۆم بنه‌ماڵه و پارتى پاشكۆى ئێستا سه‌قه‌ت بوون و بۆى ئه‌شه‌لن, به‌ڵام نابێ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بن خه‌ڵكى كورد له‌جیاتى دارشه‌ق بچنه ژێر باڵیان بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بڕۆن به‌ڕێوه, مه‌گه‌ر دارشه‌قه سه‌وزه‌كه فریایان بكه‌وێت……
مرۆڤ و كۆیله بوون … ئاری زێندینی
مرۆڤ هه‌میشه پرسیارگه‌لێكی هه‌بووه كه دواجار وه‌كو خه‌مێك خۆی نواندووه كه دواتر قسه‌وباس وخواسی جددیان له‌سه‌ر كراوه,به‌سه‌دان بگره هه‌زاران كتێب وتێكست و وتاریان له سه‌ر نووسراوه ئه‌م هه‌ڵه‌ش تائه‌م چركه ساته‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه چونكه له خه‌می مرۆڤ ده‌دوێت و ره‌نگه كۆتایی پێنێت. ئه‌وانه‌ی ژیانیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌خت كردووه له دواجار هه‌وڵه‌كانیان رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له ئاراسته كردنی كۆمه‌لگه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری وده‌وڵه‌مه‌ندكرنی كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كه‌یان,یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه به درێژایی مێژوو هه‌میشه قسه‌وباسی زۆری له‌سه‌ركراوه (ئازادی وكۆیله‌یی مرۆڤ) له هه‌رسه‌رده‌م وهه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بووه به‌تایبه‌ت ئه‌و داب و نه‌ریته كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی هه‌یه كه كه‌ش وفه‌زایه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ڕه‌خسێنێت كه به كۆیله‌بوون بگۆڕنه‌وه.
لیره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌و فۆڕمه كۆیله‌بوونه نییه كه سه‌رده‌مانێكی زوو هه‌بووه وه‌ك (مرۆڤ كڕین و ئه‌سیری شه‌ڕ) ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به داب و نه‌ریت و دۆخی كۆمه‌لایه‌تی كه هه‌وڵی ده‌سته‌مۆیی و به كۆیله‌كردنی ئینسانه‌كانیان داوه نیو ئه‌وه‌نده هه‌وڵی ئازادكردنیان نه‌داوه هه‌رچه‌ند داب و نه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی رۆلی
سه‌ره‌كی ده‌بینن له دروستكردنی هاوپه‌یمانی كۆمه‌لایه‌تی به‌لام زۆرجاریش ده‌بنه ئامرازێك بۆ سنوورداركردنی ئازادی مرۆڤ به‌ره‌و كۆیله‌بوونی ده‌بات واته ده‌بێته كۆیله‌ی ده‌ستكردی خۆی!.
(جان جاك ڕۆسۆ),له په‌یمانی كۆمه‌لایه‌تی ده‌ڵێ ( مرۆڤ به ئازادانه هاتووه‌ته دونیاوه به‌لام به كۆیله‌یی ده‌ژی) به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی من له ده‌ره‌وه‌ی سیاقی (رۆسۆ) یه به‌وه‌ی وای ده‌بینم له كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا كۆمه‌لێك خوونه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی هه‌ن سنووری خۆیان تێپه‌ڕاندووه بوون به (به‌هاونۆرم) به قوڵی به‌ناخ و نه‌ستمان رۆچوونه وایان كردووه ژیانی ئێمه په‌یوه‌ستبێت به پابه‌ندبوون وپه‌یڕه‌وكردنیان به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیاربكه‌ین بۆ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین وسوودوكه‌ڵكیان چیه؟ به‌ره‌و كوێمان ده‌به‌ن؟. باشی داب و نه‌ریت ئه‌وه‌یه ناهێلن كۆمه‌ڵگه تووشی داڕمان بێت شیرازه‌ی خێزان بشیوێ به‌لام تائه‌وكاته‌ی ئازادیه‌كانمان له ده‌ست نه‌ده‌ین ده‌بێ پارێزگاریشیان لێبكه‌ین. له سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌م داب و نه‌ریته واقیعێكی كۆمه‌لایه‌تی وای دروستكردووه كه ئینسانه‌كان وه‌كو كه‌ره‌سته مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكرێت به مانایه مرۆڤه‌كان ده‌توانن بوونی ئینسانی خۆیان به ماده‌وماتڕیاله‌وه بكڕنه‌وه مرۆڤه‌كان ده‌توانن نرخ له‌سه‌رخۆیان دابنێن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌ش بكه‌ن كه خه‌ریكن ئینسانبوونی خۆیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.لێره‌دا ده‌توانین (دوو) نموونه‌ی زیندوو به‌رجه‌سته بهێنینه‌وه بۆ ئه‌م باسه وه‌كو:
یه‌كه‌م/ له‌م سه‌رده‌مه‌داو به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌و فۆڕمه‌ی كه (هاوسه‌رگیری) كه گه‌یشتۆته لوتكه‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی خۆی جگه له بازاڕیكی گه‌رم و گوڕی فرۆشتنی مرۆڤ و كردنی ئینسانه‌كان به شتوومه‌ك و هیچی تر ! به‌واتایه‌كیتر ده‌رخستنی دیوه دزێووناشرینه‌ی ئه‌م داب ونه‌ریته‌ی كه ڕه‌وایه‌تی به‌م مامه‌ڵه قێزه‌وه‌نه ده‌دات, له‌ژێر كاریگه‌ری داب و نه‌ریت خاتوونێك به خۆشحالیه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه دوو كیلۆ زێڕی به مێرده‌كه‌ی كڕیوه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ستهێنابێت غافڵ له‌وه‌ی به‌هایی مرۆڤبوونی خۆی به كانزا گۆریوه‌ته‌وه‌و ده‌پێوێت,نه‌گبه‌تیه‌كه‌ش له‌وه‌یه زۆر هه‌نه ببن به‌و خاتوونه ! ئه‌م داب ونه‌ریته واده‌كات خاتوونێكی تر بڵَێت من له‌وه‌نده زێڕه كه‌متر ڕازی نابم بۆ هاوسه‌رگیری هه‌روه‌ك حیزبه‌كان به پاره‌وعه‌رزه‌و ئیمتیازات ئازادی خۆیان ده‌فرۆشنه‌وه.
دووه‌م / (حیزبه‌كان) كۆیلایه‌تی ده‌ڕازێننه‌وه و ئینسانه‌كان ده‌كڕنه‌وه وه‌ها بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن تازووتر ئینسابوونی خۆیان بفرۆشنه‌وه ده‌بێت گله‌ییان لێبكرێت كه‌چوونه‌ته ناو ئه‌و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و داب و نه‌ریته, به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌كۆیله‌بوونی ئه‌وانیتر ده‌دات خۆی پێشتر كۆیله بووه خۆشحالین به‌وه‌ی كه‌ده‌توانین كۆیله بكڕین و ده‌مانكڕن.ئه‌و داب ونه‌ریته واپێناسه‌ی ئازادی ده‌كات (ئازادی ئه‌وه‌یه كه زۆرترین داهاتت هه‌بێت وبه‌رزترین پله وپایه‌ت هه‌بێت خه‌ڵكی به گه‌وره‌وگرنگترت بزانن) بۆیه له پێناوی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه به‌ر تاكو كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی مرۆڤبوونی خۆیان بخه‌نه بازاڕه‌وه‌و بیفرۆشن له‌و كاته‌دا وا هه‌ست ده‌كات ئازادی به ده‌ستهێناوه كه‌چی نازانێت بووه‌ته كۆیله‌ی عه‌یار یه‌ك, به داخه‌وه‌ش بۆ ئه‌م داب و نه‌ریته‌ش وا ڕۆچوه‌ته ناخمان رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی درووستكردووه بووه‌ته به‌شێك له شوناسمان, گومان ده‌كه‌م ریگه‌یه‌ك پێده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی ئینسانبوونی خۆمان به ده‌ستبهێنینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئازایه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بێت دان به كۆیله‌یه‌تی خۆمان بنێن نه‌وه‌ك له ترۆپكی كۆیلایه‌تیدا پێمان وابێت كه ئازادترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر رووی زه‌وین .
بانگه‌وازێك بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌هونه‌رمه‌ند نه‌جم محه‌مه‌ده‌وه
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌وڵه‌تی فاشی وتیرۆرست وكۆنه‌په‌رستی توركیا له‌شكركێشیه‌كی نامرۆڤانه‌ی ده‌ستپێكردووه بۆسه‌رشاری عه‌فرین به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی ئه‌و شاره‌و له‌ناوبردنی كانتۆنی عفرین ئه‌م له‌شكركێشی یه دڕندانه‌ودوژمنكارانه‌ی به‌بڕو به‌بیانوی بێ بنه‌مای وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی وئاسایش بۆعفرین وپاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ئه‌نجام ده‌دات.
دیاره كه‌له‌ڕاستیدا توركیا بۆخۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بۆته مایه‌ی نائارامی وشه‌ڕو ئاشووب و پارچه‌پارچه‌كردنی سووریا هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌م له‌شكركێشیه‌دا له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی توركیاوه فتوای جیهادو كوشتن وئه‌نفال و له‌ناوبردنی ئینسانی كورد له‌عفرین وڕۆژئاوا ده‌درێت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی فاشی وڕاسیزم وده‌مارگیری تورك له به‌شه جیاجیاكانی هونه‌ر له‌توركیا هاوشێوه‌ی ئه‌ردۆغان ومه‌لای مزگه‌وته‌كانی توركیا پشتگیری ئه‌م له‌شكركێشیه‌ده‌كه‌ن وله‌گه‌ڵ فتواو ئه‌نفالكردن وله‌ناوبردنه‌ی خه‌ڵكی كورد ان له‌ڕۆژئاوا.
هه‌روه‌ها له‌ولاشه‌وه ئه‌مه‌ریكاو ڕوسیا و ووڵاته زل هێزه‌كانی دونیا‌و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی وئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستن وعفرین وڕۆژئاوایان ته‌نیا جێ هێشتووه وڕۆڵی ته‌ماشاكار ده‌بین ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌شه‌ڕڤانانی كوردی ڕۆژئاوا له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی داعشیان كرد‌و له‌وپێناوه‌دا ده‌ریایه‌ك خوێنیان به‌خشی و به‌هه‌زاران كوڕوكچی شه‌ڕڤان گیانیان به‌خشی له‌پێناو ئه‌من وئاسایشی هه‌موو مرۆڤه‌كانی جیهان به‌داخه‌وه ئاوها پاداشت ده‌درێنه‌وه وبه‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیایان ئاوه‌ڵاكردوه تاوه‌كو به‌باشترین شێوه له‌شكركێشیه نامرۆڤانه‌و دوژمنكارانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات .
دیاره ووڵاته زلهێزه‌كانی دونیا له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكاو ڕوسیا هاوپشتی وپشتگیری ئه‌م له‌شكركێشیه‌ن وئه‌وانیش به‌شداری ئه‌م پلان وخیانه‌ت وتاوانه گه‌وره‌ن كه‌ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ڕۆژئاواده‌كرێ دیاره له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی له‌شكركێشیه‌دا چه‌ندین خه‌ڵكی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه هاوكات ژنان وپیاوانی شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مانی عفرین به‌رگریه‌كی گه‌وره‌و ئه‌فسانه‌یی و حه‌ماسه خوڵقێنیان نواندووه وده‌نوێنن .
هه‌ربۆیه پێویسته ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان بێ ده‌نگ وبێ هه‌ڵویست نه‌بین له‌ئاست خه‌ڵكی عفرین وشه‌ڕڤانانی ئازا‌و قاره‌مانی ڕۆژئاوا وله‌وباره‌یه‌وه ده‌بێ هه‌ڵوێستی جدیمان هه‌بێ وئه‌م له‌شكركێشیه ئیدانه‌و شه‌رمه‌زاربكه‌ین وبه‌هه‌ڵوێست وهونه‌ره‌كه‌مان وبه‌رپه‌رچی هونه‌رمه‌ندانی شۆفێنی وڕاسیزمی توركیا بده‌ینه‌وه بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌ده‌وریه‌ك كۆبینه‌وه وبه‌گژ ئه‌ردۆغان ومه‌لاو هونه‌رمه‌نده فتواچیه‌كانی توركیادا بێینه‌وه وهێزی فشاردروست بكه‌ین وبێینه شه‌قام وله‌وباره‌یه‌وه گردبوونه‌وه وخۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ین وچالاكی هونه‌ری ئه‌نجام بده‌ین و هونه‌ره‌كه‌مان بهێنینه سه‌رشه‌قام هاوپشتی وپشتیوانی خۆمان بۆخه‌ڵكی عفرین وڕۆژئاوا ده‌ربڕین وئه‌مه‌ریكاو ڕوسیا‌و ووڵاته زلهێزه‌كانی دونیا‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌و شه‌رمه‌زاربكه‌ین سه‌باره‌ت به‌بێ ده‌نگی وبێ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌وتاوان وله‌شكركێشیه‌ی كه‌توركیای فاشی ده‌رهه‌ق به‌ڕۆژئاوا ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌ربۆیه‌پێویسته ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان هه‌فته‌ی به‌رگری ڕاگه‌یه‌نین ناكرێ هاوزمان وبراوخوشكه‌كانی ئێمه له‌ڕۆژئاوا ڕووبه‌ڕووی له‌شكركێشی وله‌ناوبردن بنه‌وه ئێمه لێره بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بین ناكرێ ژن و پیاوانی شه‌ڕڤانی عفرین شێرانه له‌سه‌نگه‌ردا بجه‌نگن له‌به‌رابه‌ر سوپایه‌كی فاشی په‌یمانی ناتۆدا و ئێمه لێره‌وه له‌ماڵه‌كانی خۆماندا بێ ده‌نگ لێ ی دانیشین وشه‌رمه‌زارییه‌بۆ ئێمه‌كه‌ده‌بینین وده‌بیستین خه‌ڵكانی ئازادیخوازی بیانی میلله‌ته‌جیاجیاكانی جیهان خۆبه‌خشانه دێن یۆڕۆژئاواوشانبه‌شانی شه‌ڕڤانان دژی سوپای فاشی توركیا ده‌جه‌نكن كه‌چی ئێمه له‌م به‌شه‌ی كوردستانه‌وه بێ ده‌نكی هه‌ڵبژێرین هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكارم له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان كه‌بێنه سه‌رخه‌ت وبێ ده‌نگی وبێ هه‌ڵوێستی بشكێنن وڕۆڵی جدی خۆیان بگێڕن به‌هه‌رشێوازێك له‌شێوازه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی كه‌بۆیان ده‌كرێت بێنه مه‌یدان..
هونه‌رمه‌ندان سه‌رجه‌م بواره‌كانی هونه‌ر بانگه‌وازی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه‌چیتر بێ ده‌نگ مه‌بن و بێ نه مه‌یدان وشه‌قام…هونه‌روهونه‌رمه‌ندبوون هه‌ر به‌ته‌نها شوهره‌ت وده‌ركه‌وتن نیه هه‌رئه‌وه‌نیه خه‌ڵك بخه‌یته هه‌ڵپه‌ڕین وپێكه‌نین ولایه‌نی سۆزداری خه‌ڵك بلاوێنیته‌وه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هونه‌رو هونه‌رمه‌ند بوون هه‌ڵوێسته‌وپه‌یامی مرۆژایه‌تی وشۆڕشگێڕیه به‌رگریكردنه له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی ..له‌ئازادیه‌كانی ئینسان ..وه‌ستانه‌وه‌یه دژی سته‌م وچه‌وسانه‌وه وناعه‌داله‌تی وكوشتنی ئینسانه‌كان .
ئێوه ئه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بواری گۆرانی مۆزیكا بانگه‌وازتان ده‌كه‌م كه‌بۆهه‌فته‌یه‌ك وازبێنن له‌به‌رنامه‌ته‌رفیهی یه هونه‌ریه كانتان وازبێنن له گه‌عده‌كانتان وازبهێنن له لایڤ میوزیكه‌كانتان له باڕو ڕیستۆرانته‌كاندا بۆ ساتێ وازبێنن له‌گۆرانی گوتن بۆ مه‌سته‌كان وه‌رن سروود‌و گۆرانی بۆشه‌رڤانان بڵێن ئاخر شه‌رمه‌زاریه ئێوه له‌باڕو ڕیستۆرانته‌كاندا بن وهاوزمان وبراو خوشكه‌كانی ئێوه‌ش له سه‌نگه‌ردابن وبه‌خوێنی خۆیان به‌رگری له‌عفرین بكه‌ن به‌سیه بۆته‌نها ساتێ واز له‌گۆرانی گوتن بێنن به‌باڵای یارو به‌سینگ وبه‌رۆك وچاوزوڵف وئه‌گریجه‌ی ژن‌دا وه‌رن گۆرانی به‌باڵای ژنانی شه‌ڕڤاندا بڵێن كه‌سوپای فاشی وكۆنه‌په‌رستی تورك تارومارده‌كات به‌سیه وه‌رنه‌مه‌یدان ئه‌مڕۆ ڕۆژی به‌رخۆدان و به‌رگریه …ڕۆژی ئه‌وه نیه چاومان له‌پاره وموكافه‌ئه‌بێ ده‌بێ خۆبه‌خشانه كاری هونه‌ری وچالاكی بكه‌ین بۆ عفرین وڕۆژئاوائه‌مڕۆڕۆژی هونه‌ری خۆبه‌خشانه‌یه..ڕۆژی هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی ومرۆڤایه‌تیه…ڕۆژی ده‌نگ هه‌ڵبڕین وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه … بژی ئیراده‌ی گه‌وره‌ی شه‌ڕڤانانی عفرین وڕۆژئاوا …سه‌رده‌كه‌وێ عفرین تێك ده‌شكێ سوپای فاشی توركیاسه‌رده‌كه‌وێ ڕۆژئاوا.
هونه‌رمه‌ند نه‌جم محه‌مه‌د
سلێمانی 23-1-2018
پڕبه دڵ حه‌ز ده‌كه م ژن بووام ……. مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه ن
پێشكه شه به كچه شاعیری ئیرانی خاتوو( تهمینه میلانی )*
****************************
ئێستا پڕبه دڵ حه زده كه م ،
ژن بووام .
چونكه شه ڕڤانانی كۆبانی
بۆ یه كه مینجار ..
له مێژوودا
بیردۆزی (ژن‌بوون )يان دوزیته وه .
* * *
ئێستا پر به دڵ حه زده كه م ،
ژن بووام .
چونكه دایكانی كۆبانی
بۆ یه كه مینجار ..
له مێژوودا
بیردۆزی ( دایكایه تی ) یان دۆزیه وه .
* * *
كچانی كۆبانی
خۆیان له ( ئازادی)وڵات ماره كردووه
ئه وان له نێو سه نگه ری ( به رخۆدان )
به رده وام ..بوكن .
دایكانی كۆبانی
به ده ستی خۆیان
كچ و كوڕه شه رڤانه كانی خۆیان ده نێژن و
ده ڵێن 🙁 ئازادی ) قوربانی ده وێ
ئه وان خوداوه ندی دایكن .
* * *
مێژوو پێمان ده ڵێ ..
یه كه مین خوداوه ند خوداوه ندی دایك بوو
كومه ڵناسیی پێمان ده ڵێ..
یه كه مین ده سه ڵات ده سه ڵاتی دایك بوو،
* * *
ئێستا له كۆبانی
ژنان ..پێمان ده ڵێن..
ڕزگاری ڕاسته قینه ی مروڤ
دیاری ده ستی ژنه
ئای چ خۆشبه ختم
كه ئه و ژنه .. ژنی وڵاتی منه .
ئاگاداری .. پسمام
ئێستا من بۆچی ..
پڕبه دڵ حه زده كه م ژن بوو ام .
30/6/2015-هه ولیر
لە سەردەمی ئال عوسمانەوە سەوزە دەفرۆشم … د. ئەحمەدی مەلا
باپیرە گەورەم بە دەستی ئۆرخان کوژرا
مورادی یەکەم داپیرە گەورەی هەڵواسیم
بایەزیدی یەکەم سەری کوڕە گەورەکەی لێکردمەوە
مەحەمەدی یەکەم پسمامی زیندان کردم
مورادی دووەم هەردوو چاوی پووری دەرهێنام
مەحەمەدی فاتیح
خانووەکەی سووتاندین
بایەزیدی دووەم خانووی بەسەرمانا خاپوور کرد
سەلیمی یەکەم
تاقە کتێبەکەی ماڵمانی فڕێ دایە ئاگردان
سلێمانی یەکەم
خەلە و خەرمانی سوتاندم
سەلیمی دووەم
کۆرپەکەمانی بە دەسرازوە فڕێ دایە دیجلەوە
مورادی سێیەم هەمووانی بێ موراد کرد
مەحەمەدی سێیەم
لە ناو زەماوەند بوکی رفاندین
عوسمانی دووەم
مەلای گوندی لە قەنارە دا
مستەفای یەکەم
حوجرەی فەقێیانی سووتاند
مورادی چوارەم
موختاری گوندی بە زیندوویی خستە تەنورەوە
مەحمودی غازی
بۆ دووەم جار غەزووی کردین
عەبدولحەمیدی یەکەم
باجی دوو قاتی لێ سەندین
عەبدولحەمیدە شێتەکەش
زۆربەمانی فریو دا
عەبدولمەجیدی دووەم
دوا فەتوای دەرهەق دەرکردین
ئەتاتورک ئاگری داغی لێ کردینە دۆزەخ
کەنعان ئێڤرین
نیوەی کوردستانی کرد بە زیندان
دوێنێ نێوەرۆش
پێش نوێژی جومعە
لە کاتی سەوزە فرۆشتن
ئەردۆغان لە ئاسمانەوە
ناپالمێکی تێ گرتم
مورتوربه كردنه‌وه‌ی ژیان به (مێ)…. محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
هه‌وڵێك بۆ به عه‌قلانیكردنی شۆڕش له ڕۆژاڤا
له دوانه‌كانی بووندا ناكرێ ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نها جه‌مسه‌رێك بكرێ، ئه‌گه‌ر كرا ئه‌وه جۆرێكه له‌وپه‌ڕگیریی و له ڕاستیشدا هه‌ر ئه‌وه‌یه بینین به یه‌ك ئاراسته یا گرتنه به‌ری یه‌ك تاكه ڕێچكه.
دوانه‌ی(نێر-مێ) ش وه‌ك دوانه‌كانی تر{ڕووناك – تاریك، بڵند-نه‌وی، ته‌ڕ- وشك، شیرین –تاڵ، درێژ-كورت، قه‌ڵه‌و-لاواز،……….تاد}ته‌نها یه‌ك ڕووی گه‌شاوه و دره‌وشاوه بووه و تاكه جه‌مسه‌ری نێر چالاك بووه و هه‌میشه ئه‌و بووه‌ته پێوه‌ری مانا له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به تایبه‌ت ئه‌م خۆرهه‌ڵاته‌ی خۆمان.
بینینی یه‌ك جه‌مسه‌ر له سرووشتی دوانه‌ی شته‌كانی بووندا لاڕێكردنی عه‌قڵه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هوشیاری مرۆڤ به‌وه‌ی ئه‌و شتێكی له ئاژه‌ڵ زیاتره و هه‌ر به‌و شته‌ش توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر هه‌موویان و بیانخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.
نێرسالاریی زاده‌ی ئه‌م جۆره بینینه تاك جه‌مسه‌ریه‌یه و سه‌پاندنی مۆركی نێرانه‌ش به‌سه‌ر كۆی ژیانی مرۆڤایه‌تی تا ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایی هه‌ر له‌و كوێر ڕه‌نگیه كه‌وتۆته‌وه. له دوانه‌كانی بووندا یه‌كێك له‌وه‌ی تر په‌سه‌ندتر و باڵاتر نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌وه یه‌كێكه بۆ ئه‌وه‌ی تر ده‌بێته پێوه‌ر و بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌م به‌راورد و له‌به‌ر گرتنه ده‌رده‌كه‌وێ.
له زه‌مه‌نی نوێگه‌ریش له مێژووی هزری ئه‌وروپا (مێ) تایه‌كی هاوسه‌نگی (نێر) نه‌بووه، هاوسه‌نگ ته‌نها به كێش و بڕی به‌رهه‌مهاتوو له هێز نایه‌ته ئارا، هاوسه‌نگ له په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌كاندا ته‌نها په‌یوه‌ستی بڕی به‌رهه‌مهاتوو له عه‌قڵ و جۆری بیركردنه‌وه و به‌رهه‌می فیكره.
له شۆڕشی فه‌ره‌نسا و له دیمه‌نێك له دیمه‌نه‌كانی پێگه‌یینیدا ژن توانیویه‌تی مێیه‌تی خۆی و كاریگه‌ری ئه‌و مێیه‌تیه له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك له ئه‌ڵقه‌كانی زه‌مه‌نی شۆڕشدا بنێ و تا ئاستێك ئه‌م شۆڕشه له عه‌قلانیه‌ت نزیك بكاته‌وه. به‌ڵام كۆی شۆڕشه‌كانی دیكه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌وه‌نده‌ی سۆز و هه‌ڵچوون لێیان خوڕیون، ئه‌وه‌نده عه‌قڵ و هۆش جڵه‌وی ڕووداوه‌كانیان نه‌گرتۆته ده‌ست.
له سۆزی كوردانه‌مه‌وه نیه ئه‌گه‌ر پێموابێ هێزی (مێ) له به‌رگریه‌كانی كۆبانێی دووسێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌م دووسێ ڕۆژه‌ی عفرینیشدا ده‌رهاویشته‌ی بیركردنه‌وه‌ی بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی عاقڵه و ئه‌م ڕایه‌شم زۆر به‌ر له ئێستا به‌نووسین بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌مێستاش كاتی خۆیه‌تی بیخه‌ینه‌وه به‌ر مه‌ددی نه‌زه‌ر.
(مێ) زۆر په‌یوه‌سته به (ماڵ،منداڵ،خاك) ئه‌م په‌یوه‌سته‌گیه‌شی له غه‌ریزه‌ی دایكایه‌تی و هێزی ڕۆحی و سایكۆلۆژی شیردان و گرتنه ئامێز و ڕاژه‌نین و …..وه‌رگرتووه، ژن به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كۆرپه و منداڵه‌كانی نابێ، ئاسان ماڵی خۆی ته‌سلیم به بێگانان ناكا، له مێژووی ماڵداری كوردیدا(ده‌سه‌ڵاتی نێو ماڵ) ژنی باش ئارامیی خستۆته خێزانه‌وه و یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزی له‌به‌رهه‌مهێنانی هێزدا لێكه‌وتۆته‌وه و توانیویه‌تی نێوانی براو خوشكان به پته‌وی بێڵێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا خێزان هه‌ر مۆركی نێرینه‌ی به‌سه‌ردا زاڵ بووه،به‌ڵام بوونی مێ له ماڵ هه‌میشه خێزانی خستۆته دۆخی كامڵبوونی ماڵی ڕاسته‌قینه‌وه.
هێزی غه‌ریزی ژن چ وه‌ك دایك و چ وه‌ك خوشك و هه‌ر شتێكی تر له سرووشتی ژینیتیكی خۆی بۆماوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی له ڕۆژاڤا هزری مێگه‌رایی خسته نێو پڕۆسه سیاسی و ئیداری و سه‌ربازیه‌كانه‌وه بێ‌ئاگا نه‌بووه له‌م سه‌رچاوه سرووشتیه و له به‌عه‌قلانیكردنی ئه‌م توانا غه‌ریزیه له‌بننه‌هاتووه.
كورد وه‌ك پشكداری له كولتووری مرۆڤایه‌تیدا نه‌یتوانیوه تا ئێستا هیچ كاریگه‌ریكی دیاری له‌سه‌ر دابنێ، به‌ڵام له‌م دیارده سایكۆژینیتیكیه كه بۆ سیاسه‌ت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی وه‌رگێڕدرا توانی زیاده‌یه‌ك بخاته سه‌ر هزری فیمینیستی جیهانی و یه‌كسه‌ریش له شه‌پۆلی سێیه‌می فیمینیزمی جێی خۆیان بكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به خۆ له نێر كه‌متر نه‌زانین لێشی تێپه‌ڕن.
دیارده‌ی به‌رگری جه‌نگاوه‌رانه هه‌ر به ته‌نها مانای پارێزگاری له شار و خاك و ماڵ ناگه‌یه‌نێ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مانایه‌كی جه‌وهه‌ری دیكه‌ی هه‌یه ئه‌ویش پارێزگاریكردنه له (ژیان) خۆی، ئه‌وانه‌ی هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر ستراتیژی مه‌رگدۆستی و كوشتنی ژیانیان هه‌یه و ئه‌وانیش له‌به‌رانبه‌ردا و له پاڵ نێره هاوڕاكانیاندا بواری تێكدانی ئه‌و ژیانه‌یان ناده‌نێ كه تازه خه‌ریكه به شێوه‌یه‌كی تر بونیاتی ده‌نێن.
ده‌نگی مێ له ڕۆژاڤا ده‌نگی مێینه‌گه‌رایی هه‌ره مۆدێرنه و دوور له لێكدانه‌وه‌ی سیاسی و حیزبیانه هه‌وڵێكی كولتووری هزروانانه‌شه بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی مێ و كۆتاییهێنان به نه‌خشاندنی ژیان به‌ته‌نها له لایه‌ن نێره‌وه. ئه‌م مێیانه نایانه‌وێ چیتر نێربازانه له ژیاندا بن و ئیشیان ته‌نها لاسایی كردنه‌وه‌ی نێره ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌كان بێ، وه‌رگێڕانی ئیراده‌ی مێ بۆ واری سیاسی و سه‌ربازی و ئیداری و دیبلۆماسی به‌م بوێریه پێشتر نه‌بینراوه هێوێنكردنه‌وه‌ی ژیانه به ڕۆحی مێ و هه‌وڵێكی كوردانه‌شه بۆ به‌رزنرخاندنی توانای مێ له گۆڕانكاریه بونیادیه‌كاندا، هه‌وڵی كوردانه به‌و مانایه‌ی بۆ یه‌كه‌م جاره دیارده‌یه‌كی مرۆڤانه له لایه‌ن (مێ) ی كورده‌وه داده‌هێنرێ و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ ببێته دیارده‌یه‌كی هزری و عه‌قلانی له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه و دنیاش.
مه‌ینه‌تیی ئه‌قڵــــی ئیســـــلام … نووسینی: دكتۆر مسته‌فا جوحا و ڤۆلتێر … وه‌رگێڕانی : مهابادی
كارتێكردنی فارسه‌كان له‌سه‌ر ئیسلام …. ڤۆڵتێر
تێبینی:
ئه‌م كتێبه خۆی دوو لێكۆڵینه‌وه‌یه، یه‌كه‌م به‌ناوی (كارتێكردنی فارسه‌كان له‌سه‌ر ئیسلام) به‌ناوێكی خواستراوه‌وه نوسراوه (ڤۆلتێر) دیاریشه نوسه‌رێكی عه‌ره‌به‌و نه‌یوێراوه ناوی خۆی بنووسێ.
دووه‌میشیان (میحنه‌تی ئه‌قڵ له‌ئیسلامدا)، كه نووسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی راستی خۆیه‌وه نووسیوویه‌تی له ساڵی 1982، ئه‌ویش (دكتۆر مسته‌فا جوحا)یه. ….
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن …..
شیکردنەوەی سۆز لە دیوانی: ‘حەز دەکەم ئەوەندە بژیم’ی سەباح ڕەنجدەردا(1) … پەروین عەبدوڵڵا خدر
پوختە:
سۆز، تێم (ڕامانی سەرەکی)ی دەروونی و مەعنەویی شیعرە و توخمێکی بنچینەیییە لە هەموو بەرهەمێکی ئەدەبیدا. هەربۆیە تاوتوێ و شیکردنەوەی سۆز لە شیعردا پێویستە. ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە شرۆڤەی توخمی سۆزە لە شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا، لە گۆشەی جیاجیاوە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا وەرگرتن و گواستنەوە و جۆرەکانی سۆز شەرح دەکرێت، زیاتر لەسەر گواستنەوەی سۆز، واتە بابەتگەلی پەیوەندیدار بە خزمایەتیی سۆز لەگەڵ توخمگەلی دیکەی وەکو وێنە، زمان، ئەزموون و بەردەوامیی سۆز لە دیوانی ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”ی (سەباح ڕەنجدەر)دا تاوتوێ دەکرێت.
ئەم لێکۆڵینەوەیە توخمی سۆز و هاوئاهەنگیی ئەو توخمە شیعرییە لەگەڵ توخمەکانی دیکەی شیعری (سەباح ڕەنجدەر) لە دیوانی شیعری: (حەز دەکەم ئەوەندە بژیم)دا تاوتوێ دەکات. هەرچەند لە سەرلەبەری ئەزموونی پتر لە سی ساڵ شیعرنووسینی (سەباح ڕەنجدەر)دا سۆزی جیاواز بەرچاو دەکەوێت، کە جۆرەکانی سۆز بەپێی دۆخ و کەشی شیعرەکانی ئەو شاعیرە نوێخواز و پێشڕەوەی کورد دەگۆڕێن. مێتۆدی لێکۆڵینەوە لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەیە لەبارەی چەمکی سۆز، وەکو توخمێک لە توخمە پێکهێنەرەکانی شیعرەوە.
وشە سەرەکییەکان:
(سەباح ڕەنجدەر)، شیعر، سۆز، وەرگرتنی سۆز، گواستنەوەی سۆز، بەردەوامیی سۆز.
پێشەکی:
سۆز، دژکردەوەی مرۆڤە، کە لە بەرانبەر ئەزموونە دەروونی و ژینگەیییەکانیدا لە خۆی نیشان دەدات. شیعر بە زاڵبوونی هەست و سۆز بەسەر ڕۆحی شاعیردا دەست پێدەکات و چۆنێتیی ڕووبەڕووبوونەوەی شاعیر لە بەرانبەر ڕووداوەکاندا بەیان دەکات. هەرچەند بزوێنەری سۆزی شاعیر پەیوەندیی بە هۆکارگەلی دەرەکی و ژینگەیییەوە هەیە، بەڵام پەیوەندییەکەی بە دەروونی شاعیرەوە زیاترە و لەڕاستیدا ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە دەروونی شاعیرەوە هەیە، چونکە ”هەست و سۆز کاتێک سەر هەڵدەدەن، کە مەیلە هەردەمی، یان کاتییەکانی تاک لە ناکاودا، یان نەزۆک دەبن، یان ئاسان دێنە بەرچاو. کەواتە پەیوەندییان بە چییەتیی بزوێنەری دەرەکییەوە زۆر کەمترە لە پەیوەندییان بە دۆخە گشتییە دەروونییەکەی ژیانی تاکەوە لە کاتی سەرهەڵدانی بزوێنەرەکەدا.(2)
هونەر بەگشتی و شیعریش وەک جۆرێک لە هونەر، گۆڕەپانی گواستنەوەی سۆزە. تۆلستۆی پێی وایە وەرگرتنی سۆزی شاعیرانە پشت بە لێهاتوویی مرۆڤ دەبەستێت و دەڵێت: ”چالاکیی هونەر لەسەر بنەمای ئەو لێهاتوویییەی مرۆڤ هەڵچنراوە، کە تاکێکی مرۆڤ بە وەرگرتنی هەستە شرۆڤەکراوەکانی مرۆڤێکی دیکە، لە ڕێگەی دیتن، یان بیستنەوە، دەتوانێت هەمان هەستی کەسی دەربڕ، یان شرۆڤەکەر لە ئەزموونی خۆیدا دووبارە بکاتەوە.”(3)
بەهۆی بەربڵاوی و گرنگایەتیی لایەنە سۆزدارییەکانی شیعرەوە، لێرەدا هەموو ڕێدۆزە سۆزدارییەکان لە دوو بواردا کۆ دەکەینەوە: وەرگرتنی سۆز و گواستنەوەی سۆز. لە بواری یەکەمدا هۆکارگەلی وەکو جۆری سۆز (کەسی، گشتی، جۆری) و ئاستی سۆز (قووڵ، ڕووکەشی) تاوتوێ دەکرێن. لە بواری دووەمیشدا ڕێدۆزەکانی وەکو خزمایەتیی سۆز لەگەڵ توخمەکانی دیکەی وەکو وێنە، زمان، ئەزموونی شیعری و… جۆرەکانی سۆز و بەردەوامیی جۆرە سۆزێکی تایبەت لە سەرلەبەری شیعردا هەڵدەسەنگێنرێن.
پێشینەی ئەم لێکۆڵینەوەیە:
لە کۆمەڵێک کتێبی وەکو نۆستالژیا لە شیعری هاوچەرخی کوردی‌دا(4)، بەرهەمی (سۆران مامەند عەبدوڵڵا) و لیریکای شاعیری گەورەی کورد، مەولەوی(5)، بەرهەمی (ئەنوەر قادر محەمەد) و دەروونشیکاریی شیعر(6)، بەرهەمی (پێشڕەو عەبدوڵڵا) و چەند وتار و لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا ئیشارە بە گرنگیی سۆز لە چەند لایەنێکی هونەری شیعردا کراوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی توێژەری ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەو کتێب و وتارانەی ئیشارەیان پێکرا، هیچکامیان سۆزیان نەکردووەتە تەوەرەی سەرەکیی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان؛ بەتایبەتی لەبارەی شیعری کوردییەوە هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بنەمای سۆز نەکراوە، کە بە شێوەیەکی تایبەتی هەردوو لایەنی (وەرگرتن) و (گواستنەوە)ی سۆزی تێدا تاوتوێ کرابێت.
بەشی یەکەم: شیکردنەوەی سۆز لە شیعردا
١. پێگەی سۆز لە شیعردا:
سۆز لە شیعردا خاڵی دەستپێکی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی مرۆڤی شاعیر و جیهانی دەوروبەری و دەقەکەیەتی. شاعیر بە چەکی سۆز بەرەنگاری هەمووی ئەو شتانە دەبێتەوە کە دەبنە بەربەست لە بەردەم هاوئاهەنگیی نێوان پاژەکانی دەقەکەی و خۆی و جیهاندا.
ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکانی ژیان و دەوروبەری شاعیر کۆمەڵێک هەست و سۆزی بزوێنەر لە مێشکیدا بەجووڵە دەخەن. ئەو هەست و سۆزانە کە دەخرێنە چوارچێوەی دەربڕینەوە، کەلامێکیان لێ بەرهەم دێت، کە سەرلەبەری پێکهاتەکەی بۆنی سۆز لەخۆی دەگرێت. سۆزی شاعیر، ئەو توخمە پێکهێنەرانەی شیعر کە لە یەک سەرچاوەی سۆز و هەستەوە سەریان هەڵداوە، بە دەقدا بڵاو دەکاتەوە، بە چەشنێک کە هەر توخمێک تێکەڵ بە توخمێکی دیکە دەبێت و پێکهاتەیەکی ئۆرگانی پێکدێنێت. دەکرێ بڵێین سۆز، هەودایەکە بۆ پێکەوەگرێدانی سەرلەبەری توخمە پێكهێنەرەکانی شیعر، لە ڕاستیدا گرنگترین هۆکاری پەیوەندیی نێوان پاژەکانی شیعرە و هەر بەم هۆیەوە سەرلەبەری توخمە پێكهێنەرەکانی شیعر بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ لەپێناو سۆزدا دەجووڵێن. شاعیر لەژێر کاریگەریی سۆزدا شیعرەکەی لە کەشێکی یەکپارچەدا دەکات بە دەقێک، کە لە نێوان وێنە، هزر، پەیڤ، ئەزموون و وێناکردنیاندا هاوسەنگییەک دروست دەکات.
شیعری ڕاسته‌قینه ڕاسته‌وخۆ له هه‌ستی که‌سێکه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت؛ واتە کۆی شته‌کان، دۆخ و زنجیره ڕووداوەکان ده‌بن به فۆڕمی سۆزێکی تایبه‌ت؛ به جۆرێک که له کاتی هاتنه ئارای ڕاستییه ده‌ره‌کییه‌کاندا، هەمووی ئەو شت و دۆخ و ڕووداوانە له ئه‌زموونی هه‌سته‌که‌دا له‌ناو دەچن و بەخێرایی لە شێوەی سۆزدا هه‌ڵده‌چن. هارت کرەین((i، شاعیری ئەمریکایی لە‌و بارەیەوە دەڵێت: ”وێنه‌کان که هه‌ر له خۆیانه‌وه [به گوێرەی لۆژیکی زانستی، یان باو] هیچ پێوه‌ندییه‌کان به یه‌کتره‌وه نییه، کاتێک له خولگه‌ی سۆزێکی تایبه‌تدا، که پێوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی به هه‌ردووکیانه‌وه هه‌یه، لێک هه‌ڵده‌پێکرێن، ده‌بنه هۆی بە‌به‌رهاتنی گیان و ده‌ربڕینێکی ورد له پێناسه‌ی ئه‌و سۆزه‌دا.”. (7 )
هونەر بە گشتی و هونەری شیعر بەتایبەتی، ڕۆحێکی داهێنه‌ر و ڕه‌های به‌گه‌ڕکه‌وتووه، کە پڕه له هەست و سۆز. توخمی سۆز نەک هەر کەرەستە و بنەمایەکە لە بەر دەستی شاعیردا بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی و یەکپارچەیی دەقەکەی خۆی پێ ڕێکبخات، بگرە هێزی کاریگەری دەقی ئەدەبییە لەسەر خوێنەر و دژکردەوەی خوێنەر لە بەرانبەر ئەو دەقە ئەدەبییەدا. دەیڤید بڵایک(ii) لە کتێبی خوێندنەوەکان و هەستەکان: بەرکوڵێک لەبارەی ڕەخنەی زەینیدا بە شێوەیەکی گشتی پێی وایه، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی هه‌بوونێکی سه‌ربه‌خۆی نییه، کاردانه‌وه‌که‌ی ته‌نیا له‌و کاریگه‌رییه‌دایه که له‌سه‌ر نووسه‌ران و خوێنه‌رانی خۆی دایده‌نێت. (8). که‌واتە، ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی دایانده‌نێت، زۆر گرنگن و شایانی لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ن. کە سۆز گرنگترین توخمی کارتێکەری درک و وەسفی بەرهەمی هونەری و شیعرە.
(سەباح ڕەنجدەر) لە پێشەکیی دیوانی ‘حەز دەکەم ئەوەندە بژیم’دا کە نموونەی شیکراوەی سۆز لە شیعره‌کانیدا بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە لە‌و دیوانە هەڵدەبژێرین، دەڵێت: ”بەر لەوەی هۆگری نووسینی شیعر ببم، هۆگرییەکی ڕاستەقینە و هەستگەرمییەکی زۆرم بۆ خودی شیعر لا پەیدا ببوو.”(9) واتە پێش ئەوەی شیعر بنووسێت، سۆزێکی گەرمی بۆ شیعر لا دروست بووە. دواتریش هەر ئەو سۆزە وای لە (سەباح ڕەنجدەر) کردووە، کە هەست و سۆزەکەی بکات بە دەق، وەک دەڵێت: داهێنەر ئەوکاتە هەست بە ژیان و دۆخ دەکات، کە هەستەکانی خۆی لە ئەشقی پەتیدا بنووسێتەوە…..
لایەنە سۆزدارییەکانی شیعر گەلێک بەرین و بەرفراوانن، هەربۆیە دەکرێت لە ڕەهەندی جیاجیاوە شرۆڤەی ئەم توخمە لە شیعردا تاوتوێ بکرێت. بەڵام دەکرێ سەرلەبەری ئەو ڕەهەندانە لە دوو بواردا چڕ بکرێنەوە: وەرگرتنی سۆز و ڕاگواستنی سۆز. (سەباح ڕەنجدەر) دەڵێت: ”ئەو تێگەیشتنەی شاعیر بە هۆی زەین و هەستەکانییەوە تێبینیی دەکات لە کردەی بەنووسینکردندا دەبێتە وێنە و ئاسۆ و دووری و پەیوەندییەکی فراوان و کاراتر وەردەگرێت و دەگاتە خاڵی گەشەکردنی پەیوەندیی زەین و هەستەکانی زمان. ئەم خاڵی گەشەکردنە لە پەیوەندیی زەین و هەستەکانەوە دروست دەبێت و دەخرێتە کار و تاقیکردنەوەوە. لە خرانە کار و تاقیکردنەوەدا زەین و هەستەکان ئاستی بێئاگایی زمان دەگوازنەوە بۆ ئاستی بەئاگایی زمان. ئاستی بەئاگایی زمان لە وێنەی بێگەرددا دەردەکەوێت و هەستیاریی دەروونیی وشە دەناسێنێت و هەوڵی خۆدەرخستن و شێوەڕێکخستن لە خانەی باڵادا دەدات.”(10)) ئەوەی لەم بۆچوونەی (سەباح ڕەنجدەر)ەوە تێبینی دەکرێت، بە تەواوەتی لە مەبەستی ئەم لێکۆڵینەوەیە نزیکە و ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، کە توخمی سۆز کاریگەری لەسەر هەموو توخمە پێكهێنەرەکانی دیکەی شیعر هەیە و سۆز و جیلوەکانی ژیانی مرۆڤ بەسەر توخمەکانی دیکەی شیعردا زاڵە.
٢. وەرگرتن و گواستنەوەی سۆز لە شیعری سەباح ڕەنجدەردا:
دەستڕاگەیشتن بە حەقیقەتی هەر وتەیەک لە ڕێی واتا و پێکهاتە بەرچاوەکەیەوە، بەبێ ڕوانین و ڕامانێکی هەستیار و سۆزدار ناکرێت و تەنانەت لە نەشیان و مەحاڵیشەوە نزیکە. هەربۆیە لە زۆربەی هەرەزۆری ئەو پێناسانە، یان باشتر بڵێین، ئەو تیۆرییانەدا، کە لەبارەی شیعرەوە خراونەتەڕوو، شیعر بە هەستی سۆزداری هزرێکی بە ڕێتم و ئاواز وەسف کراوە. شاعیر لە ڕێی وەرگرتنی سۆزی وێناکراوی بە ڕێتم و ئاوازەوە خوێنەری خۆی دەگوازێتەوە بۆ قووڵایی نیگایەک، کە لە ڕێی هەستەوە نەبێ، شیاوی هەستكردن نییە. ”پەیوەندیی نێوان شاعیر و شیعرەکەی، پەیوەندییەکی شێوەیییە، کە پەیوەندیی بە هزر و جەستەی شاعیرەوە هەیە.” (11) هیچ هزرێکی قووڵ و بەهێز بەبێ نیگایەکی پڕ لە سۆز بەرهەم نایەت و هیچ داڕشتنێکی شاعیرانەش بەبێ ڕەنگدانەوەی ئەو نیگا بەسۆزە بە ئاکام ناگات. ”مرۆڤ بەبێ سۆز وەک لاشەی وێرانبوو وایە، پێکهاتووە لە ماسوولکە و جومگە و دەمار.”(12) کاتێک کە خۆری وتە لە توێی تیشکی سۆزەوە خۆی بڵاوکردەوە، هەسارە سارد و سڕەکەی لۆژیک و ئایدیا و هزر دەخاتە وەسوەسەی داهێنانی بوونەوەرێکی نوێوە، کە پێیدەگوترێت شیعر.
لە شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا گەڕانێکی بەردەوام بەدوای خۆی، وەک مرۆڤدا هەیە، کە بۆ ئەو گەڕانە ڕێگای شیعری بە هەنگاوی سۆز گرتووەتە بەر. لە خوێندنەوەی شیعرەکانیدا هەست بەو ڕاستییە دەکرێت، کە مرۆڤ دەتوانێت بە ناخی خۆی بگات. واتە مرۆڤ دەتوانێت خاوەنی سۆزێک بێت، کە لە ڕێی ئەو سۆزەوە تا قووڵایی هەموو شتەکان، تەنانەت تا قووڵایی ناخی خۆی بچێت و لەوێدا هەست بە بوونی خودا و کەلامی خودا بکات، یان پێی بگات و تێکەڵاوی ببێت.
ئەی شیعر ئەی ناوی خۆم
پەروەردەت کردم چۆن ببمە کوڕە گەورەی بنەماڵەت
بۆ خوانی
ئاو
ئاگر
با
خۆڵ
داوەت کراوم
گۆرانیم گوت و بە ناخی خۆم گەیشتم
بە ناخی خۆم بگەم بە
تەورات
ئینجیل
قورئان
دەگەم
وەرگرتنی ئەو سۆزەی کە شاعیر پێی بە ناخی خۆی و کەلامی خودا گەیشتووە، بار و حاڵەتێکی کت‌وپڕ نییە و بە خوێندنەوەی ئەزموونی زیاتر لە سی ساڵ شیعرنووسینی (سەباح ڕەنجدەر) دەبینین لە چەندین بواری جیاجیادا جۆر و ئاست و هۆکارەکانی سۆزی ئەزموون کردووە. لە ئەزموونە سەرەتایییەکانی ئەم شاعیرەوە تا ئێستا سۆزێک بەردەوامە، کە تێیدا مرۆڤ کەوتووەتە بەر سەرنجی ”سەرسامی” و لە دواین دیوانیشیدا، واتە دیوانی ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”، کە لەم لێکۆڵینەوەیەدا تاوتوێ دەکرێت، هەمان سۆز بەردەوامە.
لە‌و واتا سۆزدارانەی لە شیعری شاعیری ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”دا بەردەوامە و لە دیوی ناوەوەی وشەکان و دێڕەکانیدا نهێنە و دەچێتە فۆڕمی دەربڕینی عیرفانی ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوییەوە، سۆزەکانی ”جۆش” و ”خەم”ـە، کە هاوئاهەنگ لەگەڵ یەکتر لەلایەن شاعیرەوە وەردەگیرێن و لە پەیڤی جیاجیادا وێنا دەکرێن. وشەکانی ”زەنگ، زایەڵە، دەنگ، جۆش، یاد، دروود، پەیام و ستایش” لە یەکەم شیعری دیوانی ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”دا سۆزێکی پڕ لە جۆش و خرۆشن، کە لە ناخی ”هەواڵێک و داوایەک”ی خەمباردا وەردەگیرێن، بۆ ئەوەی لە ”بستە خاکێکی مرادخواز و ماندوودا”بە شادی بگوازرێنەوە و بۆ ئەو گواستنەوەیەش داوا و تەمەننای هەشتا ساڵ تەمەن و ئەزموون بکات:
هەشتا ساڵ دەزوو بە دەرزی وەکردنێکە
بە سەر ڕاوەشاندنی پڕ خەمەوە
لە‌و ئەزموونە هەشتا ساڵە داواکراو و خوازراوەی شاعیردا بەردەوام ”مووچڕکێک و سۆزێکی تایبەت” ئاشق، کە لێرەدا شاعیرە و نموونەی جۆری مرۆڤە پێدەگەیەنێت. بەڵام ئەم پێگەیشتنە، پێگەیشتنێکی ئاسایی نییە، پێگەیشتنێکە لە ”پرس و ڕا بە هێزی ئومێد”ەوە دەگات بە ”دۆنایدۆنی” دوو جەمسەری فکریی دنیا؛ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، کە لە ڕۆژهەڵات ”ئەڤین و ئومێد” وەکو چۆنییەتیی بنچینەیی و بایەخداری سۆزی مرۆڤ دەبنە بنەمای لادانی زۆربەی کێشە و گرفتەکانی ژیان و ئەم وشانە خۆیان بە هەڵقوڵاوی چاوگەیەک دەزانن، کە لە ئاسمانەوە هاتووە و لە ناوەکانی ”تەورات، ئینجیل، قورئان”دا هەرمان بووە. بۆیە سۆزی کەلامی شاعیری ئەم باسەی ئێمە، گەیشتن بەو چاوگەیە، یان ڕوونتر بێژین، گەیشتن بەو کەلامە ئاسمانییانە بە چوونە ناو ”ماڵی ڕۆشن” وەسف دەکات:
دەستم بگرە با بچمە ماڵی ڕۆشن
ماڵم لە سێبەری باڵندەیەک دانا
گوتی لەبەر خاتری تۆ بۆ ماوەیەک فڕین دوا دەخەم
تا پشوو دەدەیت و تێرخەو دەبیت و خەونێک دەبینیت
خەونی
تەورات
ئینجیل
قورئان
ئەرێ شادیی بێهوودەی خەونەکانم چی لێ بکەم
لە دەربڕینی ئەم ڕستە شیعرەدا کە دەڵێت، ئەرێ شادیی بێهوودەی خەونەکانم چی لێ بکەم هەست بە خەمێک دەکرێت، کە ئەویش ”شادیی بێهوودەی خەونەکانم”ـە و لە ڕاستیدا ئەو ”شادی’یە بە هۆی ”بێهوودە”بوونییەوە دروستکەری ”خەم”ێکە و لێرەدا لێکدژییەک لە هەردوو سۆزی ”شادی” و ”خەم”دا بەدی دەکرێت، کە خۆی لە جسناتی ئەو لێکدژییە بەردەوامەی ناو هزری عیرفانی ڕۆژهەڵاتییە. ئەم لێکدژییەی نێوان سۆزی خەم و شادی لە شیعری کوردی‌دا ڕیشەدارە و لە ئەوپەڕی خۆیدا دۆنایدۆن لە نێوان خەم و شادی‌دا ڕوو دەدات و خەم دەبێ بە شادی و شادی دەبێت بە بێهوودەیی، کە هەر خەمە. بۆ نموونە، (مەولەوی تاوەگۆزی) دەڵێت:
سەدای زیل و بەم مەینەت سەد تەرزەن
خەفەت شادیشەن، خەم دەماخ بەرزەن (13)
وەک پێشتر باس کرا لە دوو جەمسەرە فکرییەکەی دنیادا جیهانبینییەکان لەمەڕ پێکهاتەی گەردوون و ژیانەوە جیاوازن. لە ڕۆژهەڵات ”ئەڤین و ئومێد” وەکو چۆنییەتیی بنچینەیی و بایەخداری سۆزی مرۆڤ دەبنە بنەمای لادانی زۆربەی کێشە و گرفتەکانی ژیان، بەڵام لە ڕۆژئاوا بە گوێرەی بنەمای فکری یۆنانی کەونارا جیهان لە چوار توخم پێکهاتووە، کە هەرچواریان ماددین و پێکهاتوون لە ”ئاو، ئاگر، با، خۆڵ”. ئەم بۆچوونە ڕۆژئاوایییە لە کۆنەوە لە لای بیرمەندانی ڕۆژهەڵاتیش بووەتە جێی تێڕامان. ئیبن سینا، پزیشک و فەیلەسووفی ناوداری ئێرانی لە کتێبی قانوونەکەیدا دەڵێت، جەستەی مرۆڤ لە دوو توخمە قورسەکەی ”ئاو و خۆڵ” دروست بووە و ڕۆحیشی لە دوو توخمە سووکەکەی ”ئاگر و با”. (14) بە گوێرەی ئەم تیۆرییە (سەباح ڕەنجدەر) لە ڕێی ”ئومێد”ەوە کە سۆزێکی بەردەوامە لە سەرانسەری دیوانەکەی ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”دا پرسیار دەکات و ڕای ”هێزی ئومێد” وەردەگرێت بۆ ئەوەی شێوەگۆڕین و دۆنایدۆنێک لە هەبوونی خۆیدا ئەنجام بدات و ساغ بێتەوە لەسەر ئەوەی کە ”ئاو، ئاگر، با و خۆڵ” بێت، یان ”تەورات، ئینجیل و قورئان”؟ بەڵام شاعیر پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە ”کامیان بێت”، حەز دەکات، لە‌و شوێنانە دوور کەوێتەوە کە لە جیاتی پرسیاری هەبوون بە هەر جۆرێکی جیاواز، باسی کوشتنی لێیە:
سەرێک بکێشە ماڵێک کە بڕیاری کوشتنی
مانگ و بازی دڵ و بازی کێوانی تێدا نەدراوە
دیارە بزوێنەری ئەم سۆزە ئەو کەشە سیاسی و کۆمەڵایەتییە پڕ لە شەڕ و ئاژاوە و تیرۆر و تۆقاندنەیە، کەوا مرۆڤەکان لەسەر بیروڕای جیاوازی ئایینی، فتوای کوشتنی یەکتر دەردەکەن. بەڵام (ڕەنجدەر) بە خولقاندنی ”بارێکی تایبەت”، وێنایەکی یەکجار بەرزی سۆزدارانە لە زمانی شیعردا دەئافرێنێت و دەڵێت:
چەند ڕووخۆشانە دەفی ڕوومەتی خودا
پەنجەی باریک کردوومەتەوە
هەموو ڕازێکی خستووەتە دڵم
لەمەوبەدوا ژیان بە سادەیی وەردەگرم
سادەیی گیانی خودایی ئاراستە دەکات
لە دڵ و گیان و چاومان ڕادەمێنین
دڵ و گیان و چاومان
پڕاوپڕ دەبن لە هێزی درێژکردنەوەی ژیان
وێنای ”ڕووخۆشانەی دەفی ڕوومەتی خودا” کاریگەرترین سۆزە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت خۆی پێ لە دووڕێیانی ”کامیان بم” ڕزگار بکات و لە ”سادەیی ژیانەوە” بە سادەیی ”گیانی خودایی” بگات و ”دڵ و گیان و چاو”ی پڕبن لە ”هێزی درێژکردنەوەی ژیان”. لێرەدا دیسان سۆزی ”ئومێد” لە واتای ”درێژکردنەوەی ژیان”دا بە شێوەیەکی زۆر ڕۆحانی لە لایەن شاعیرەوە ڕادەگوێزرێتە دەروونی خوێنەرەوە.
لە دیوانی ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”دا ئەو سۆزانەی هەست بە بەردەوامییان دەکرێت، بریتین لە: ئومێد، شادی، نۆستالژی، ئەڤین، مەستی، تاسە و بنەماڵە ــ وەک ناوەندی هەموو سۆزەکان. (سەباح ڕەنجدەر) بۆ گواستنەوەی ئەو سۆزانە لە ناخی خۆیەوە بۆ ناخی خوێنەر، شیعر بە ماڵ و کەسوکار و درەختی بنەماڵەی خۆی لەقەڵەم دەدات و دەڵێت:
دیوان و ماڵم سەرڕێژن
لە تیشکی خودا و پیاڵەی پڕی بەزەیی
دەستی ڕەشی دەسیسە ناتوانێت بیانشارێتەوە
بەیانییەک بە ئومێدی
مەحاڵ دەستەمۆکردن لە خەو هەڵدەستم
دەچمە ناو پەڕی گڤبوونەوەی کەڵەباب لە کاتی بانگدان
بیر لە تۆ دەکەمەوە ئەی کەسوکار و درەختی بنەماڵەم شیعر
شاعیر بە بیرکردنەوە لە شیعر، نامومکین دەستەمۆ دەکات، لە شیعری ”ژیان لە دوو سەدە”دا شیعر دەبێتە ”برای خوێنی و شیری”ی شاعیر، خودا لەبری هەموو شتێک شیعری پێدەبەخشێت، کەچی ئەو سوپاسی ئەو ”بەشە باشە”ی خۆی دەکات. چونکە دەتوانێت هەر بە شیعر هەموو شتێک وەربگرێت و هەموو شتێکیش لە خۆیەوە بگوازێتەوە بۆ دیتران.
یەکێکی دیکە لە سۆزە درێژخایەن و قووڵەکانی ناو شیعری (سەباح ڕەنجدەر) سۆزی نۆستالژییە. نۆستالژی، هەستکردنه بە حزوور و بیرهاتنەوەی ڕابردوو. هەروەها گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو، وەکو شتێکی هەردەم هەبووی ئامادە. کەسانێک گوتوویانە ڕابردوو، تێپه‌ڕیوه، ئەوەی کە ماوە هەر ئێستایە و هیچی دیکە نییە. کەسانێکی دیکەش دەڵێن شتێک بە ناوی ساتی ئێستا لەگۆڕێدا نییە و تێگەیشتنی ئێمە لە هەبوونی خۆمان کۆی ئەزموونەکانی ڕابردوومانە لەگەڵ کۆی بۆچوونەکانمان لەبارەی داهاتوو. هۆگرانی فەلسەفە باسەکە درێژ دەکەنەوە و هەرکامەیان بەرگری لە یەکێک لە‌و دوو بۆچوونە دەکەن، بەڵام کۆمەڵێک بیرۆکەی لۆژیکی لەبارەی کرده‌وه‌ی مێشکەوە، برەو بە بۆچوونی دووەم دەدەن: واتە هەستکردن بەوه‌ی کە من پێشتر ئەم چرکەیە و ئەم دیمەنەم دیتووە و ژیانی من، یان چارەنووسی من سیناریۆیەکە، پێشتر لەسەر تەختەبەردێکی پارێزراو نووسراوەتەوە. ئەو جۆرە ئەزموونە چرکەیییانه دەبنە هۆی ئەوەی کە ڕابردووش بەقەدەر ئێستا لە زەیندا ئامادە بێت.
(سەباح ڕەنجدەر) لە شیعری ”مانەوە لەژێر ڕووناکیدا” دانیشتن لەژێر درەختی نزیک کانی و ئاو بە نەوای بەختیاریی خودایی دەزانێت، چونکە سیمای کەسوکاری خۆی لە‌و کانی و ئاوەدا دەبینێتەوە و ئارەزوو دەکات لە ناو ڕووناکیی شۆڕشگێڕ‌دا بمێنێتەوە و دڵناسکانە لە یادی کۆچی سووری یارانیدا دەگری. ئارەزووی ”مانەوە” کە سۆزی نۆستالژی بە سەرانسەری شیعرەکەدا دەپژێنێت، خۆی ئارەزوویەکی نۆستالژییە، ئاخر نۆستالژی، سەرباری چۆنایەتییە فرە بەسۆزەکەی، لایەنێکی هزرییشی تێدایە، ئەو هزرەی لە ڕەوتی زەماندا بەرهەم هاتووە و که ئاوڕ لە پشتە سەرمان دەدەینەوە، مەتەڵۆکە پێچەڵپێچەکانی پێشتری ئاسان کردووەتەوە و بە ئاسانی دەتوانین ڕوونیان بکەینەوە. سۆزی نۆستالژی لە شیعرەکانی ”چاوەڕوانیی تێکشکاو”، ”بەدوا ڕۆیشتن” ,”ڕاهێنانی دەنگ”، ”مانەوەی وێنەیەک”، ”گەرمبوونەوەی یادەوەری”، ”مانەوە لەناو ڕووناکیدا” و دەتوانین بڵێین لە سەرانسەری دیوانەکەدا بەردەوام دەبێت.
بنیاتنانی سۆز لە شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا، بنیاتنانی جوانییە لە ناحەزیدا، بنیاتنانی ”ئەشق”ـە لە ساکاریدا و بنیاتنانی باشەیە لە خراپەدا و بنیاتنانی شادییە لە خەمدا و سەرەنجام بنیاتنانی خودایە لە ژیانێکی شادماندا.
جوانی هەموو کات هی من بووە
بە تاسەی خودایی بە سینگمەوە نووساندووە
بۆ دواجاریش ئاوڕێک لەم تۆپەڵە ڕیخۆڵەیەی
ناو زگی مریشک دەدەمەوە
ژنەکەم بۆ پشیلەی فڕێ دا
*
توو خوای جوان وەرە خەونم
بۆ ئەوەی ساکارانە بڕوانمە زەوی
*
چاکەیەکی زۆری شاعیرە
مەنگۆلی و
و
و
دڵڕەش
بەدگۆ
دەروونکلۆر
ەکانم لەسەرە
بەوەی زۆر گێچەڵیان پێکردووم
*
زوو هاتییە ناوچەوانم و چاوم بە جوانیی خودا کەوت
ژیانێکی شادمانم لەگەڵتدا بردووەتە سەر
٣. جۆرەکانی سۆز لە شیعری سەباح ڕەنجدەردا:
لە زمانی یۆنانیی کۆندا سێ وشەی ئیرۆس (Eros)، فیلیا (Phily) و ئاگاپیا (Agapi) هەرکامەیان دەربڕی جۆرێک لە بەیانکردنی خۆشەویستی بوونە. ئیرۆس، سۆز و خۆشەویستیی ئارەزوومەندانە بووە بۆ ماددە و جەستە؛ فیلیا، هۆگرییەکە لە ناخی مرۆڤدا هەست بە شتێک دەکات، ئەم وشەیە بە واتای خۆشەویستی بووە، وشەی فەیلەسووف (philosophia) بە واتای خۆشەویستی بۆ زانست، لە دوو وشەی فەیلۆ و سۆفیا، واتە هۆگری و زانست پێکهاتووە؛ ئاگاپیا بە واتای سۆزی ڕۆح و گیان بووە. (15 (بەڵام لەم لێکۆڵینەوەیەدا مەبەست لە جۆرەکانی سۆز ئەوەیە کە ئاخۆ سۆزەکانی شاعیر تایبەت بە خۆین، یان تێیاندا هەست بە تێکڕای مرۆڤ دەکرێت. واتە لەم لێکۆڵینەوەیەدا جۆرەکانی سۆز، دوو جۆرە سۆزی کەسی و گشتین.
جۆرەکانی سۆز لە شیعری (سەباح ڕەنجدەر) لە یەکەم نیگادا وەکو سۆزی کەسی دێنە بەرچاو، چونکە لە ئاوێنەی کەسیی خۆیەوە باس لە وەرگرتنی سۆز دەکات، کەچی لە شیکردنەوەی نیشانەگەلی زمانیی شیعرەکانیدا دەدرەکەوێت، بەشی زۆری جۆری سۆزەکانی ناو شیعری (ڕەنجدەر) گشتین و پەیوەندییان بە هەست و تێگەیشتنی گشتیی مرۆڤەوە هەیە، کە بیر لە شیعر دەکاتەوە، وەک ”کەسوکار و درەختی بنەماڵە” بیری لێدەکاتەوە. بنەماڵە چەمکێکی گشتییە.
درەختی ئادەم و حەوا
لەناو کتێبی حەز دەکەم ئەوەندە بژیم
چ دڵناسکانە لە کۆچی سووری یاران کەوتە گریان ٠
یان
چراکان لە گەڵتدا ڕێ دەکەن
بەخشندە بە
بەسەر ڕێبوارانی دڵشکاو دابەشیان کە
لە‌و نموونانەی سەرەوەدا دەبینین کە وەرگرتن و گواستنەوەی جۆری سۆز لە شیعری (ڕەنجدەر)دا لە وێنەیەکی کەسێکدا وێنایەکی گشتی پێشان دەدات.
٤. ئاستی سۆز لە شیعری سەباح ڕەنجدەردا:
سۆز، خۆی لە چەند ئاستێک پێکدێت، هەستی سۆز وەکو تێکەڵکردنی ڕەنگەکان وایە. (16) ئاستی سۆز لە شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا لە قووڵایی هزردایە. شاعیر بە لەبەریەکهەڵکێشانی سۆزە شیعرییەکانی خەم و شادی، ئومێد و سەرسامی و ژیانی ئێستا و نۆستالژیا وا دەکات کە خوێنەر بیر بکاتەوە و تووشی ڕامان ببێت. بۆ نموونە:
مێژوو لەناو خوێنمان قاقا پێدەکەنێ و دەنگی خۆش نییە
سۆزی پێکەنین بەلای مرۆڤەوە خۆشە، بەڵام پێکەنینی ”دەنگناخۆش” وێنایەکی نەسازە و ئەم نەسازییە وادەکات خوێنەر بە شێوەیەکی قووڵ بیری لێ بکاتەوە:
لە تەمەنێکی گەرم بە سەرسووڕماوی مامەوە
ئادەم بە چ زمانێک قسەی دەکرد
تەورات / ئینجیل / قورئان
لەم کۆپلە شیعرەدا سۆزی سەرسووڕمان و سەرسامی لە ئاستێکی زۆر قووڵدا بەکار دێنێت بۆ ورووژاندنی پرسیارێکی زۆر گرنگ، کە هەر خوێنەرێک دەخاتە قووڵایی ڕامانەوە. زمانی ئادەم چی بوو؟ ئادەم بە چ زمانێک لەگەڵ خودا دەدوا؟ کە لە ناخی ئەم پرسیارە قووڵەوە پرسیارێک دێتە گۆڕێ بەقەدەر تەمەنی هەبوون قووڵە، ئەویش ئەوەی کە خودا بە چ زمانێک قسەی لەگەڵ ئادەم دەکرد؟ بزوێنەری سۆزدارانە و هزرمەندانەی ئەم پرسیارە، هەم ڕووی لە فرەییی ئایینەکانی مرۆڤە و هەمیش هۆکارێکی فەلسەفی ــ سیاسی دێنێتە بەرپرسیار، کە بۆچی زمانی کوردی، زمانی هیچکام لە کتێبە ئاسمانییەکان نییە؟ نە تەورات، نە ئینجیل، نە قورئان، کەچی هەر ئەو سێ کتێبەش بەسەرهاتی قسەکردنی ئادەم و خودا پێکەوە دەگێڕنەوە. تۆ بڵێی بە زمانی کامیان بووبێت.
٥. بەردەوامیی سۆز:
لە هونەردا دەرچوون لە ڕێسا و چوارچێوەکانی زمان و گرێبەستە باوەکان و چوونە ناو دنیای خەیاڵەوە سەرباری بەربڵاوییە ڕواڵەتییەکەی دەبێتە هۆکاری لەبەریەکهەڵوەشانی پاژەکانی بەرهەم، بەڵام سۆز تایبەتمەندییەکە، سەرلەبەری پاژە لێکهەڵوەشاوەکان لە شوێنێکدا لێک گرێ دەداتەوە. بەرهەم ئەوکاتە پێی دەگوترێت بەرهەمی هونەری، کە توخمێکی سەرەکیی هەبێت و ڕۆحی پێبەخشیبێت و لە ئاڵۆزکاوی و ناتەبایی وێناکانی و پاژەکانی دەرباز بووبێت. سۆز، ئەو توخمە سەرەکییەیە، کە چۆنییەتییەکی تۆکمە بە بەرهەمی هونەری دەبەخشێت. بێنێدێتۆ کرۆچێ(iii) دەڵێت: ”ئەو شتەی کە لە بەرهەمگەلی ڕەسەنی هونەریدا سەرنجمان ڕادەکێشێت، فۆڕمێکی بەتەواوەتی خەیاڵییە، کە حاڵەتێکی گیانداری بە خۆیەوە گرتووە و ناوی لێدەنێین، زیندوویی، تۆکمەیی و پایەداریی گشتیی بەرهەمی هونەری. کەچی لە بەرهەمگەلی جەڵەبیی هونەریدا چەندین حاڵەتی جۆربەجۆری ڕۆحی دەبینین، کە نەک هەر پێکەوە هاوئاهەنگ نین، بگرە دەڵێی چین چین کەوتوون بەسەر یەکدا و بە شێوەیەکی ناڕێک و ناتەبا بەدیار کەوتوون”(17) لە بەرهەمگەلێکدا کە سۆز تێیاندا لاواز و جەڵەبی بێت، تۆکمەیییەکەیان حاڵەتێکی ڕووکەشی و ڕواڵەتی هەیە و لە ڕاستیدا لە‌و هەودا پتەوە بێبەشن، کە یەک بە یەکی پاژەکان بە یەکەوە گرێ دەدات. ژان کۆهێن(iv)، ڕەخنەگری فەرەنسی دەڵێت: ”قووڵترین بەستێنی هەر شیعرێک، دۆزینەوەی تۆکمەیییە لە ڕووکار‌ی سۆزەکەیدا، تەنانەت ئەگەر لە ئاستی نێوه‌رۆکەکەیشیدا بزر بووبێت.” (18) شاعیر هەستی سۆزەکەی بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر سەرلەبەری شیعرەکەیدا تا کۆتایی دابەش دەکات و خوێنەری ئەو چەشنە شیعرانە لە خوێندنەوەیاندا تووشی لێکدژی و ناکۆکیی دوو هەستی جیاواز و نەساز نابێت، کە هەرکامیان ئەوی دی بخاتە ژێر هەیمەنەی خۆیەوە و کارتێکەرییە سۆزدارییەکەی کەم بکاتەوە. لێرەدا شیعری ”گەرمایی ناوچەوان” لە دیوانی ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”ی (سەباح ڕەنجدەر) بە نموونەی بەردەوامیی سۆز لە سەرانسەری شیعرێکی توکمەدا دەخوێنینەوە:
لەرزی دیدار لەسەری پەنجەی پێمەوە دەبێتە ڕووداو
بە تەواوی دەمار و خوێنمدا
مێروولە و هەڵبەز و دابەز دەکات
لە چاومدا دەبێتە ئاگری بێ‌ئامان و هەواڵی مەرگ
لە ڕووناکیی دیداردا چاوم سووتا
لەمەوبەدوا هیچ مووچڕکێک بە چاومدا تێناپەڕێت
دیمەنی ناشیرینیش سەر و دڵم ناگرێت
تەنیا دەست لە چرچ و لۆچی ناوچەوانم دەخشێنم
کە بە دڵی دیدار بە ڕێگادا بڕۆم
درەختەکانی ئەم دەست و ئەو دەستم چاوڕوونمن
لە گەڵمدا دەڕۆن و ڕوانینەکانم ناشێوێنن
نەبینین باڵندە لە ئاسمان وڕ و کاس و تاساو دەکات
ئای چاوم چەند ئارەزووی فرمێسکی شکۆی هەیە
چ شینایی ئاسمانی لەناوبرد
لە ڕووناکیی دیداردا داڵ دای لە دەمار و خوێنم
کڵۆش بۆ گەنمی ڕژاوی گیانم باری
ناسینی بەهار لە دڵی نواڵەدا بوو
ویستم بیناسم نەمناسی
لەمەوبەدوا لە سێبەری خۆم وچان و پشوو دەدەم
بۆ دیدار و خەونبینینیش دەچمە ناو ڕووناکییەکی شەرمن
شاعیر دیدارێکی کردووە. خۆشیی دیدارەکە لەرزێکی خستووەتە سەرتاپای جەستەیەوە. دیدارەکە دیدارێکی هێند خۆش و ڕووناک بووە، کە خۆشی و ڕووناکییەکەی چاوی وەگێڕەوەی دیدارەکە، واتە شاعیری نابینا کردووە. بەڵام نەک نابینایەکی ماددی، وەکو ئەوەی کە چاوی شاعیر بەڕاستی کوێر بووبێت، بگرە مەبەست لە نابینایییەکە ئەوەیە کە ئیدی دیداری هیچ شتێکی دیکە هێندە خۆش نابێت کە شیاوی دیتن بێت. ئیتر بیر لە دیداری جوان و ناشیرین ناکاتەوە، تەنیا بە خەیاڵ بیر لە پاتبوونەوەی ئەو دیدارە پڕ لە چێژ و سۆزە دەکاتەوە. دوای ئەو دیدارە تەنانەت درەخت و باڵندە و ئاسمانی شینیش نابینێت، لە‌و دیدارەدا دەبوو بەهار بناسێت و نەیناسیوە، ئیتر لەبن سێبەری خۆی، واتە لە تەنیایی خۆیدا دەژی، نایەوێت هیچ کەسێک ببینێت، بۆ خەونبینینیش دەچێتە ناو ڕووناکییەکی شەرمنەوە. کە ئاوەڵناوی شەرمن بۆ ڕووناکی بۆ نیشاندانی تەریکییەکەیەتی.
لەم شیعرەدا هەستی نوقمبوون لە ڕووناکیی دیداردا سەرتاپای سۆزی دەروونی شاعیری داگیر کردووە. لە سەرەتاوە تا کۆتایی شیعرەکە، یەک بە یەکی دیمەنە شیعرییەکان تەزووی ئەو سۆزی دیدارەیان تێدایە و سۆزی دیدار ڕووناکییەکە سەرلەبەری پێکهاتەی شیعرەکەی ڕوون کردووە و وەکو پەیکەرێکی تۆکمەی وشە خستوویەتە بەر دیدی خوێنەر. واتە وەک خۆی دەڵێت ”لەرزی دیدار لەسەری پەنجەی پێمەوە دەبێتە ڕووداو” تەزووی سۆزی دیدار لە سەرەتاوە تا کۆتایی شیعرەکەی کردووە بە ڕووداوی لێکگرێدراو.
گرنگیی هەڵسەنگاندنی جۆر و ئاست و بەردەوامیی سۆز بۆ ئەوەیە کە نیشان بدەین توخمی سۆز چەندە بەسەر توخمە پێکهێنەرەکانی دیکەی شیعردا زاڵە، یان خزمایەتیی توخمی سۆز لەگەڵ باقیی توخمە پێکهێنەرەکانی شیعر، وەکو وێنە، زمان، هزر، مۆسیقا، کەشسازی، ئەزموونی شیعری و….. تاد، چۆنە.
بەشی دووەم:
پەیوەندیی سۆز بە توخمە پێکهێنەرەکانی تری شیعرەوە
١. پەیوەندیی سۆز و وێنە:
ئافراندنی وێنە یەکێک لە توخمە کاریگەرەکانی بەهێزکردنی زمانی شیعرە، چونکە وێنە بە چەشنێک خوێنەر ڕادەچڵەکێنێت، کە سەرنجی بە لای دەقەکەدا چڕتر دەکات و هێزی زمانیش لە گەیاندن و گواستنەوەی سۆزدا زیاتر دەکات، شێخ نووری شێخ ساڵح دەڵێت: ”ئەو تەئسیرەی لە قسەیەکی جوان بۆمان حاسڵ دەبێت، لەگەڵ چاوپێكەوتنی لەوحەیەکی دنیایەكی جوان و گوێگرتن لە مۆسیقایەکی خۆش عەین تەئسیری هەیە.”( 19 ) ئەزموونەکانی شاعیر دەبنە هۆی بزواندنی زەینی خۆی و بەهۆی کاریگەریی ئەو بزواندنەوە، وێنەکان کارتێکەریی سۆزدارانە بەدی دێنن. لە بارێکی تایبەتی سۆزدا، شاعیر دەکەوێتە کەشێکەوە کە تۆڕێک لە وێنە و توخمگەلی پەیوەندیدار بە وێنەی تێدایە. گرنگیی ئەو تۆڕی وێنانە و توخمە پەیوەندیدارەکانیان لەوەدایە، کە وێنەکان لەگەڵ سۆزی شاعیردا تێکهاڵاون و پێکەوە پەیوەند دراون:
درەختەکانی ئەمبەر و ئەوبەری ڕێگاوبان
فەرموویان لێ کردم ئەی سروودی سروودەکان تێپەڕە
شکۆی خۆشەویستانت لە ئاسماندا ببینە
دایکە سروشت
دەزووی گەورەمەندیی لە پەنجە ئاڵاندم و هەڵیدام
بێ دڵ لەدڵدان
بە ئاسماندا ڕۆیشتم و گەیشتم بە شکۆی پەیام
هەموومان لە سێبەریدا دەست لە دڵمان دەدەین
بارانێک بە هیواوە نمە دەکات
سڵاوی بنە گوڵێکی پێیە و لە تەنیشتمان دادەنیشێت
نیگای دەکاتەوە و بەسەر گیانماندا دەمێنێتەوە
بێ ئەوەی بدوێم هەواڵی خرۆشانێکم دەداتێ
باڵندەی بێدەنگی هێلکەکانی ترووکان و کەوانەی بڕی
خۆ درەوشانەوەیەکی لەمە مەزنترمان نییە
لە ئومێدی ئەو باڵندەیەدا بژین
هێلکەکانی لە گەرمای تیشکی خودادا ترووکان
لەم شیعرەدا شاعیر چاوەڕێی ئومێدێکی گەورەیە و هەر بە ئومێدی ئەو ئومێدە گەورەیەشەوە چاو بە دەوروبەری خۆیدا دەگێڕێت. لەسەر جادەیەک وەستاوە، کە درەختەکانی ئەمبەر و ئەوبەری جادەکەش دەزانن ئومێدێکی گەورەی بە دەمەوەیە، هەربۆیە بە سروودی سروودەکان فەرمووی لێ دەکەن بەرەو شکۆی خۆشەویستانی لە ئاسمان بڕوانێت و لەوێدا بیانبینێت. بارینی باران بە هیواوە، سڵاوی بنەگوڵ، هەواڵی خرۆشان، ترووکانی هێلکەکانی باڵندەی بێدەنگی، واتە شکانی بێدەنگی، درەوشانەوەیەکی لە هەموو درەوشانەوەیەک مەزنتر، کە هیچ درەوشانەوەیەک لە‌و مەزنتر نییە، وێڕای ژیان لە ئومێدی ئەو باڵندەیەدا کە هێلکەکانی لە گەرمای تیشکی خودادا ترووکاندووە. کەسێکی لە‌و شێوەیە، ئەگەر بەو سۆزەوە لە هەر دیاردەیەک بڕوانێت، هەر ئومێدی مەزنی تێدا بەدی دەکات. وێنە جۆربەجۆرەکانی ناو ئەم شیعرە هەریەکەو سۆزێکی جودا نین، بگرە سۆزی شاعیر هەموویانی پێکەوە گرێ داوە و هەر وێنەیەک لە لای خۆیەوە جوانییەکی بە شیعرەکە بەخشیوە و زمانی شیعرەکەی بەهێز کردووە. ڕنێ ووڵک(v)، نووسەری مێژووی ڕەخنەی نوێ دەڵێت: ”ئەو شتەی کە کاریگەریی وێنە لە شیعردا دروست دەکات، زیاتر خەسڵەتی شتەکەیە وەکو ڕووداوێکی زەینی، کە بە شێوەیەکی یەکجار سەرسووڕهێنەر پەیوەندیی بە سۆزەوە هەیە.” (20) هەست و سۆز لە وێنەسازیی شیعریدا دەبنە ڕێبەری شاعیر. خۆ هەر هێنانی وێنە بە دوای وێنەدا کارتێکەرییە کەلامییەکەی شیعر دروست ناکات، بگرە ڕادەی خزمایەتی و پەیوەندیی ئەو وێنانە لەگەڵ سۆز و هەست شیعریکی تۆکمە و کارتێکەر دەخولقێنێت. واتە لە شیعردا خزمایەتی و پەیوەندیی هەموو توخمە پێکهێنەرەکانی شیعر لەگەڵ ئامانج و بابەتی شیعرەکەدا گرنگە. واتە دەبێ هەستی زاڵی شیعر بە لای خولقاندنی وێنەی وادا بچێت، کە هێزی سۆزی شیعر زیاتر بکات. لە سەرلەبەری دیوانی ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”دا وێنە شیعرییەکان پەیوەندییەکی ئۆرگانییان بە سۆزەوە هەیە، لەم دیوانەدا شیعر وەسفی دەروون و دەوروبەر و تەنانەت بنەماڵە و ناو خێزانی شاعیرە. بۆیە سۆزی شیعرەکان لە وێنای دەروونیی شاعیرەوە دەگەڕێنەوە بۆ ژینگەی دەوروبەری شاعیر و تەنانەت دەگەڕێنەوە بۆ ناو کێشە ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەری شاعیر.
٢. پەیوەندیی سۆز و زمان:
زمان بۆ شاعیر ڕایەڵێکە بۆ گواستنەوەی خرۆشە زەینی و سۆزییەکان و هەست و واتاکان. ئەگەر لای ئەرەستۆ شیعر وێنەكردنی زمان بێت، لای رۆمانسییەكان دەبیتە بەكارهێنەری پێویستیی زمان. (21) هەربۆیە شاعیر هەموو ئیمکانیات و توانایییەکانی زمان لەپێناو گواستنەوەی سۆز و واتادا بەکار دێنێت. کۆمەڵێک هۆکار لە هەڵبژاردنی وشەکانی شیعردا کاریگەرییان هەیە، کە بەشێکیان لە دەرەوەی زمانن، وەکو کەسایەتیی کەسیی شاعیر، بەتایبەت بارە دەروونی و ڕۆحییەکانی؛ هەروەها خوێنەرانی شیعر، نەریتی ئەدەبی، پێشینەی مێژوویی، ژینگە و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی سەردەمی شاعیر. بەشێک لە‌و بابەتانە، وەکو یەکەمەکەیان خزمایەتیی لەگەڵ سۆزی شاعیر هەیە. شاعیر ئەو وشانە هەڵدەبژێرێت، کە سەبارەت بە وشەکانی دیکە تایبەتمەندییەکی تایبەتییان هەیە و پەیوەندییەکی ڕواڵەتی و ناخەکیی چەندلایەنە لەگەڵ وشەکانی دیکەدا پێکدێنن. لەوانەیە هەر پەیڤێک چەندین هاوواتای هەبێت، کە شاعیر شیاوترین و بەربڵاوترینیان هەڵدەبژێرێت. بەڵام ئەو هەڵبژاردنە دەستەبژێرێکی هۆشیارانە و بە ئانقەست نییە، بگرە هێزی ڕاکێشەری سۆزی دەروونی شاعیر شیاوترین و بەهێزترین وشە دەدۆزێتەوە.
وشەکانی ناو شیعر دەلالەتی واتایی بەرفراوان لەخۆ دەگرن و بەستینی واتایی شیعر فراوان دەکەن. وشەکان لە نهێنیی خۆیاندا وزەیەکی سەیروسەمەرەیان شاردووەتەوە. شاعیری بەتوانا ئەوکەسەیە کە دەتوانێت ئەو وزە پەنگراوە سەیرەی ناخی وشەکان بە تەکنیک و جوانکارییەکی تایبەتی بەکارهێنانی وشەکان لە شیعردا ڕەها بکات. وشەکانی شیعر لە پێکهاتەی گشتیی شیعرەکەدا پێکەوە سازگارن، سەرباری ئەوەی کە هەر وشەیەک واتای تایبەتیی خۆی هەیە، بەڵام لێکدژی و نەسازی لەگەڵ وشەکانی دیکەدا دروست ناکات، بگرە تۆکمەیی و هاوئاهەنگی لە سەرلەبەری شیعردا پەرە دەستێنێت و ئەو تۆکمەیی و هاوئاهەنگییە، یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی گواستنەوەی سۆزە لە شیعردا.
بۆ دیتنی پەیوەندیی سۆز و زمان لە شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا، شیعری ”کە مەرگ مانای نامێنێ” دەخوێنینەوە:
گیا بە دەمودووی گیای سەرپەڵە و سروەوە
سەما دەکات و ئاهەنگ دەگێڕێت
لەناو بێستان و ڕێگای بە گیادا
پەیڕەوی ڕەوشتی بای سەرپەڵە و سروە دەکەم
وەک ئەوان هەنگاو بە نەرمی دەنێم
بای سەرپەڵە و سروە بە قووڵی گیایان خۆشدەوێت و بۆ ناخی هەڵدەکەن
خۆشەویستی دێڕێکە لە شیعرێک کە بە بوون چوێندراوە
لە شوێنێک کە دڵە
مەرگ دەبێتە میوەیەک و دەستی بۆ دەبەین
ئەشق ڕەنگی دەبێتە ڕەنگی
سەدو بیست و چوار هەزار پێغەمبەر
هێما و ڕاز پڕ دەبن لە شیعر و جاویدانی و لە سەرەتادا وشە هەبوو
لەگەڵ خۆم دەیانهێنمەوە ماڵەوە
دڵبەرە دڵباشەکەی من
شیعر و
جاویدانی و
لە سەرەتادا وشە هەبوو
لەگەڵ خۆتان بمبەنەوە خانەی خودا
هەرچی لە ئەفسوونی هەمیشەی ڕوودەدات با ڕووبدات
لەم شیعرەدا وشەکانی ”گیا، سەرپەڵە، سروە، بێستان، ڕێگای بە گیا، میوە” بەتەواوەتی پەیوەندییان پێکەوە هەیە و فەزایەکی سەوزی ژیانبەخش دەخولقێنن، کە تێیدا مەرگ مانای نامێنێت و واتای سەرناوی شیعرەکە بەڕاست دەگەڕێت. هەروەها وشەکانی ”شیعر، خۆشەویستی، ئەشق، ڕاز، لە سەرەتادا وشە هەبوو” دەبنە فریادڕەسی سۆزی دەروونیی شاعیر و داوایان لێ دەکات لەگەڵ خۆیان بیبەنەوە بۆ خانەی خودا، واتە بیبەنەوە بۆ سەرەتا کە وشە هەبوو. کە گەڕانەوە بۆ خانەی خودا و بۆ سەرەتا کە وشە هەبوو، واتە دەستپێکردنەوەی ژیان و لەناوبردنی مردن.
(سەباح ڕەنجدەر) وەکو تایبەتمەندییەکی ڕێبازی شیعریی خۆی هێندێک وشە دەکاتە ناوەندی زمانی شیعرەکەی و گەردوونێک لە پەیڤی جیاوازی بەدەوردا دەچنێت. بۆ نموونە لە شیعری ”گۆرانییەک لەدڵەوە تکایە سەر زەوی”دا لە کۆپلەی یەکەمدا وشەکانی ”ئەفسوون، ئەفسانە، غەزەل و ئەزەل” دەکرێنە چەقی بەهرە و سرووش و یەکەم تەزووی گوتارێک کە لە کۆپلەی دووەمدا دەست و دڵی شاعیر پڕ دەکەن لە ”شانەی هەنگوین، هەوری پڕباران، خەڵوەتی پێشهات و خوداوەندی” بۆ ئەوەی بچێتە ناو ”گفتوگۆیەکی بێدەنگ”، کە خۆی گفتوگۆی بێدەنگ پێکهاتەکی لێکدژە، بەڵام دەبێتە هۆی بەبیرهاتنەوەی خۆشەویستی بەلای دەریا و ئاسمانەوە و لە کۆپلەی سێیەمدا جارێکی دیکە ”ئەفسوون، ئەفسانە، غەزەل و ئەزەل” دەبنەوە چەقی گەردوونی زمانی شیعرەکە و لە گوتارەکەیان ”بەهرە و سرووش و شیعر” دەتکێت. ئەم گەمە زمانییە، کە تایبەتمەندییەکی ڕێبازی خۆی بە شیعری (ڕەنجدەر) دەبەخشێت، لە دواین کۆپلەی شیعرەکەدا دیسان ”ئەفسوون، ئەفسانە، غەزەل و ئەزەل” دەکاتەوە ناوەندی گوتارەکەی بۆ ئەوەی گوتارێکی ڕەخنەیی بە واتای شەرمکردن لە مێژووی لە سەرەتادا وشە و بەهرە و سرووش و یەکەم تەزوو بخاتەڕوو. چونکە ئەو لە گەردووندا هەر شیعری بە بەش پێبڕاوە، کەچی ئێستا شیعریش ماندووی کردووە و سکاڵا لە شیعر دەکات، ئەو شیعرەی کە هەم لەم شیعرەدا و هەم لە چەند شوێنی دیکەی دیوانەکەشدا بە بەشە دڵباشەکەی خۆی وەسفی دەکات، کە ئەمەش جوانکارییەکی زمانییە و شیعر نەک هەر تاکە بەشی شاعیرە، بگرە هاودەمێکی گیانلەبەری شاعیرە و لێی زیز دەبێت و سکاڵای لێ دەکات.
جێی ئاماژەیە نووسەر و توێژەر، (حەکیم مەلا ساڵح)(22)، لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی زمانی شیعری (سەباح ڕەنجدەر) بە ناوی ”زمان و بیرکردنەوەی شیعری” لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێرەوە لە ساڵی ٢٠١٦دا بڵاوکردووەتەوە، کە شیاوی خوێندنەوەیە.
٣. پەیوەندیی سۆز و ئەزموون:
ئەزموون بزوێنەری سۆزەکانی شاعیرە و بە یەکەمین کۆنتێکستی پەیدابوونی شیعر لەقەڵەم دەدرێت. شیعر، خۆی لە ڕوویەکەوە تۆمارکردنی ئەزموونەکانی شاعیرە. بەرهەمە ئەدەبییە هەرە بەناوبانگەکانی دنیا، بەرهەمی ئەزموونی ژیانی نووسەرەکانیانن. ئەزموونی هونەری، خۆی ڕووداوێکە لە ژیانی هونەرمەنددا ڕوودەدات و هەست و سۆزی هونەرمەندەکە بۆ نووسین، یان بەرهەمهێنانی بەرهەمەکەی هان دەدات و لە‌و نێوانەشدا شاعیر لەگەڵ دەربڕینی ئەزموونەکانی خۆی، سۆزی دەروونی خۆیشی لە شیعردا تۆمار دەکات. ئەو شیعرانەی کە ئەزموون تێیاندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، بە شێوەیەکی تایبەت خوێنەر بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن، ئەگەر ئەو ئەزموونە لەگەڵ ژیانی خوێنەر یەکیش نەگرێتەوە، بە بزواندنی هەستی دڵسۆزی و هاودەردیی خوێنەر، ئەویش لەگەڵ شاعیرەکەدا خۆی بە هاوسۆز دەزانێت. دیارە بەستێنی ئەزموونەکانی هەر شاعیرێک زۆر فراوانە و بەشی زۆریان ناخرێنە ناو شیعرەوە. (گۆران) گوتەنی:
هەرچەند ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم (23)
بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کە شاعیر لە کاتی گواستنەوەی ئەزموونەکانیدا بۆ ناو شیعر توانایەکی شاعیرانەی بە سەریاندا هەبێت. شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگری بەناوبانگی ئەمریکایی ڕۆبێرت پێن وارێن(vi)، وتەیەکی گرنگی هەیە، دەڵێت: ”ئەوەی کە لە ئەزموونی مرۆڤدا جێی دەبێتەوە، نابێت بە هۆی ڕێسایەکەوە لە چوارچێوەی شیعر دوور بخرێتەوە. واتای ئەم قسەیە ئەوەیە کە هەموو شتێک لە شیعردا کارایی هەیە، واتە لەوانەیە بەشێکیان لە ئەوانی دیکە سەرکێشتر نەبن… بگرە بەو واتایەیە کە ئەگەر نیشانەکانی لە شیعردا هەبن، هەرچەشنە بابەتێک، ڕەنگە قانوونێکی کیمیاییش بە گوێرەی کردە و پێگەی خۆی لە شیعردا جێی ببێتەوە. واتە شاعیر بە گوێرەی فراوانیی ئەزموونەکانی دەتوانێت هەیمەنەی شاعیرانەی بەسەریانەوە هەبێت.” (24) ئەزموون ئەگەر نەخرێتە چوارچێوەی شیعرییەوە، دەبێتە بیرەوەری نووسین. واتە دەربڕینی سەرکەوتووانەی ئەزموون لە شیعردا دەگەڕێتەوە سەر ڕادەی نزیکایەتیی شاعیر لەگەڵ ماددە و دنیای دەرەوە، واتە ئەو دنیایەی کە کارتێکەری و ئەندێشەکانی ئەوی تێدا دابین بووە. لە کاتی خوێندنەوەی شیعر، یان هەر بەرهەمێکی هونەریی دیکەدا خوێنەر بە وەبیرهێنانەوە یان هاوشێوەسازیی ئەزموونەکانی ناو ئەو بەرهەمەی دەیخوێنێتەوە، پەیوەندیی لەگەڵ بەرهەمەکەدا دروست دەکات.
لە پەیوەندیی نێوان سۆز و ئەزمووندا دەبێ سەرنج بدرێتە دوو جۆر ئەزموون: ئەزموونی تاک و ئەزموونی یەکسان. لە ئەزموونگەلی تاکدا شاعیر تەنیا باس لە ئەزموونێکی تاک دەکات. یان لە یەک ڕەهەندەوە سەیری ئەزموونەکە دەکات و بەکورتی دەریدەبڕێت. بۆ دەربڕینی ئەزموونی تاک شیعری کورتی وەکو هایکۆ بەکار دەهێنرێت. بەڵام لە ئەزموونگەلی یەکساندا باسی چەندین ئەزموون دێتە گۆڕێ، کە لێكچوویی سۆزدارانەیان لەنێواندا هەیە. ئەرەستۆ لە کتێبی هونەری شیعر، بەشی ”یەکێتیی چنین”دا دەڵێت: ”یەکێتیی چنین، وەکو هەندێ کەس بۆی دەچن، لەوەدا نییە، کە بابەتەکەی لەبارەی یەک کەسەوە بێت. لەوانەیە یەک تاکەکەس زۆر شت، یان بەبێ پەی و سنوور شتی لێ بقەومێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شتانە هیچ جۆرە یەکێتییەک دروست ناکەن.(25) هەڵبەت لە شیعردا حاڵەتەکە جودایە و دەکرێت ئەو ئەزموونە جۆربەجۆرانەی بارێکی سۆزداریی یەکسانیان هەیە، لەپاڵ یەکدا باس بکرێن، یان بە واتای شاعیرانە بەیان بکرێن. لەوانەیە کۆمەڵێک ئەزموون هەبن، کە لە باری کات و شوێنەوە لێک دوور بن، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان لێکچوویییان هەبێت و زەینی شاعیر پێی وابووبێت ئەمانە هاوشێوەن و سۆزێکی هاوشێوەی بۆیان هەبووبێت و لەپاڵ یەکەوە لە شیعردا بیانچنێت. ئەزموونێک بووەتە هۆی بەبیرهاتنەوەی ئەزموونێکی دیکە لەلای شاعیر و جۆرە یەکسانییەکی لە باری سۆز، وێنە و جۆری ڕووداوەکەوە لە نێوانیاندا دۆزیوەتەوە و پێکەوە گرێ دراون.
لە سەرلەبەری دیوانی: ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم” و بەتایبەت لە شیعری ”بانگەواز بۆ گۆڕهەڵکەن”دا (سەباح ڕەنجدەر) باس لە گواستنەوەی هەشتا ساڵ ئەزموون دەکات، ئەو هەشتا ساڵەی کە خۆی ”دەرزی بە دەزوو وەکردنێکە”، کەچی لەڕاستیدا تەمەنی شاعیر، خۆی کەمێک لە نیوەی زیاتری ئەو ئەزموونەی بڕیوە، ئاخر لە (١٨ی ١١ی ١٩٦٥)ـەوە دەست پێدەکات و بڕیارە لە (١٨ی ١١ی ٢٠٤٥)دا، لەسەر داوای خۆی ببڕێتەوە، بەڵام شاعیر نیوەکەی تریشی بۆ ئێمە بەیان دەکات، کە لە کۆتایی هەشتا ساڵەکەدا لەسەر ”بستە خاکێکی مرادخواز و ماندوودا” ”شادییەکانی دەبیستێتەوە”.
(ڕەنجدەر) لە دیوانی: ”حەز دەکەم ئەوەندە بژیم”دا چەندین ئەزموونی یەکسان بۆ خوێنەری خۆی بەیان دەکات، بەڵام زۆر لێزانانە هەودای سۆز دەکاتە لیزگەی هۆنینەوەی ئەو گشتە ئەزموونە و فیلمێکی پڕ لە ئەزموونی سروشتی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەرەنجام ڕۆحانیمان بۆ دەگێڕێتەوە.
ئەنجام :
١) سۆز دژکردەوەیەکە مرۆڤ لە بەرانبەر ئەزموونە دەروونی و ژینگەیییەکانی خۆیدا دەینوێنێت و یەکێک لە توخمە بنچینەیییەکان و پاڵنەرە سەرەکییەکانی بەدیهاتنی بەرهەمی ئەدەبییە.
٢) سۆز لە شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا توخمێکی گرنگە بۆ یەکپارچەیی و هاوئاهەنگی و تۆکمەیی شیعر. لە ڕاستیدا شیعرەکانی (سەباح ڕەنجدەر) بەرهەمی جۆرە سۆزێکی تایبەتن، کە تا کۆتایی شیعرەکە بەردەوام دەبێت و هەر بە هۆی زاڵبوونی ئەو سۆزەوەیە کە شیعری (ڕەنجدەر) لە کەشێکی تۆکمە و یەکپارچەدا درێژە پەیدا دەکات و سەرلەبەری توخمە پێکهێنەرەکانی تریشی بۆنی ئەو سۆزە دەگرن.
٣) وێنە لە شیعری (ڕەنجدەر)دا، نەک هەر جوانکاریی هونەری شیعر، بگرە کەرەستەیەکە بۆ بەهێزکردنی ڕەهەندی سۆزداریی شیعر. وشەکانی (سەباح ڕەنجدەر) پەیوەندییەکی سۆزداری نهێنییان پێکەوە هەیە و لە هاونشینییان پێکەوە هەستی شاعیر بەدیار کەوتووە، یان گوازراوەتەوە بۆ خوێنەر.
٤) هاوڕۆحی و خزمایەتیی خەسڵەته‌کانی هەر دیاردە، یان شتێک لەگەڵ وشەکان هۆکارێکی دیکەی کاریگەرە بۆ گواستنەوەی کارتێکەری شیعری (ڕەنجدەر). هەروەها هۆکارێکی تریش لە بەردەوامی و تۆکمەیی سۆز لە شیعری (ڕەنجدەر)دا ڕۆڵی گرنگی هەیە، کە ئەویش ئەزموونی ژیانی شاعیرە لەگەڵ شیعر. لە خوێندنەوەی شیعری (ڕەنجدەر)دا خوێنەر هەست دەکات، کە شاعیر بە شێوازێکی تایبەت و بە زمانێکی هونەری ئەزموونەکانی ژیانی تۆمار کردووە. هاونشینیی ئەزموونی وەسفکراو و یەکسانیی سۆز لە شیعری (ڕەنجدەر)دا هۆکاری هەرەدیاری تۆکمەیی و جیاوازی و داهێنەریی شیعری (ڕەنجدەر)ە.
ئەیلوول و ئابی 2017 هەولێر
———————
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان :
1) سه‌باح ره‌نجده‌ر، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم، دیوانی شیعری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، هه‌ولێر، چاپی یه‌كه‌م، 2015.
2) IA Richards, principles of literary criticism, London[ u.a.];Routledge ,2001 ,p.83.
3) تولستوی لئون، هنری چیست؟ ترجمه كاوه‌دهگان، انتشارات امیركبیر، تهران، چاپ هفتم،1364، ص55.
4) سۆزان مامه‌ند عه‌بدوڵڵا، نۆستالژیا له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا، به‌نموونه شیعره‌كانی عه‌بدوڵڵا په‌شێو، ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، ناوه‌ندی ئاوێر بۆچاپ و بڵاوكردنه‌وه، چاپی یه‌كه‌م، 2016. ل108
5) ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د، لیریكای شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، ژماره‌ی سپاردن 272ی،2001.ل125
6) پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا، ده‌روونشیكاری شیعر، بلاوكراوه‌ی ئاكادیمیای كوردی، ژماره 206. ل73
7) Letter to harriet ,in the complete peams and sele cted letters and prose of hart grane ,ed. Brom we ber garden city ,n.y.; doubleday [an chor book],1966,p.238.
8) لی مۆرگان و… بنه‌ماكانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕانی ساماڵ ئه‌حمه‌دی، ده‌زگای چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات، چاپی یه‌كه‌م، 2014، ل29 .
9) سه‌رچاوه‌ی پێشوو, سه‌باح ره‌نجده‌ر، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم، ل5.
10) سه‌رچاوه‌ی پێشوو, سه‌باح ره‌نجده‌ر، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌بژیم، ل7.
11) مرشد الزبیدی، بنا‌و القصیده الفنی فی النقد العربی القدیم والمعاصر، دار الشۆون الپقافه العامه بغداد، 1994،ص49.
12) http: // 3rbseyes .com/t428624.
13) دیوانی مه‌وله‌وی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و….. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیس، بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستان، سنه، چاپی دووه‌م، 1391، ل50.
14) ابن سینا حسین عبدالله، قانون در گب، ترجمه‌ی عبدالرحمن شرفكندی (هه‌ژار)، نشر سروش، چاپ دوانزده‌هم، 1390.
15) http : // elbaba.own0.com /t169-topic.
16) http : // www.ankawa.com /forum /index. php /topic, 268861. msg3657234. #msg3657234.
17( کروچە بندتو، کلیات زیباشناسی، ترجمەی فواد جعفری، چاپ هشتم، انتشارات علمی فرهنگی، تهران ١٣٨٨، ل ٨٣.
18) تادیە ژان ایو، نقد ادبی در قرن بیستم، ترجمەی مهشید نونهالی، انتشارات نیلوفر، چاپ دوم، ١٣٩٠، ص٣٠٤.
19) شێخ نووری شێخ ساڵح، رۆژنامه‌ی ژیان، ژ( 20، 21، 22)، ساڵی (1926، 1927).
20) ولک رنە و ێ‌وستن وارن، نڤریە ادبیات، ترجمە چیا‌و موحد و پرویز مهاجر، انتشارات علمی فرهنگی ١٣٨٢، ص ٢٠٩.
21) تودوروف، نقد النقد، ترجمه د. سامی سویدان، دار الشۆون الپقافه، بدون سنه الگبع، ص4.
22) حەکیم مەلاساڵح، زمان و بیرکردنەوەی شیعر، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر ٢٠١٦.
23) دیوانی گۆران، سەرجەمی بەرهەمی گۆران، بەرگی یەکەم، محەمەدی مەلا کەریم کۆی کردووەتەوە و ئامادەی کردووە و پێشەکی و پەراوێزی بۆ نووسیوە، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق، بەغدا ــ ١٩٨٠. ل ١٢١.
24) دیچز دیوید، شێوەهای نقد ادبی، ترجمە محمد تقی صدقیانی و غلام‌حسین یوسفی، چاپ سوم، انتشارت علمی، ص ٢٤٩.
25) ئەرەستۆ، هونەری شیعر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پێشەکی و پەراوێزی: عەزیز گەردی، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، چاپی دووەم، ٢٠١١، ل ٣٥.
i. Hart Crane, (July 21, 1899 – April 27, 1932), was an American poet.
ii. David Bleich, (Jaunuary 17, 1940), is known for his (Readings and feelings: an introduction to subjective criticism), Published June 1975 by National Council of Teachers of English.
iii. Benedetto Croce, (25 February 1866 – 20 November 1952), was an Italian idealist, philosopher, historian and politician.
iv. Jean Cohen, (July 23, 1919 – May 30, 1994), was a philosopher and professor at the Sorbonne, is known for his ”Structure of Poetic Language”.
v. René Wellek, (August 22, 1903 – November 11, 1995), was a Czech-American comparative literary critic.
vi. Robert Penn Warren, (April 24, 1905 – September 15, 1989) was an American poet, novelist, and literary critic and was one of the founders of New Criticism.
ملخص البحپ
دراسه العاگفه فی دیوان ( حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم ) صباح ر‌نجدر
العاگفه حاله ژهنیه كپیفه ونڤریه عقلانیه ونفسیه ومعنویه فی الشعر نیژه اساسیه فی اڵاپار الادبیه. لژا كانت البحپ والدراسه هژه تدور حول وجود العاگفه فی الشعر بشكل عام والعاگفه فی شعر ر‌نجدر بشكل خاص .
الصدق فی العاگفه هو محور البحپ فی دراستنا عند الشاعر (صباح ر‌نجدر) فی دیوانه الموسوم (حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم) ونڤرا لاهمیه العاگفه لابد ان ینڤر الیها فی كل الجوانب .
البحپ یشمل مقدمه وفصلین مع الاستنتاجات وقائمه بالمصادر بالشكل اڵاتی:
الفصل الاول :
– دراسه العاگفه لغه واصگلاحا
– الاخژ والعگا‌و فی مسأله العاگفه
– انواع العاگفه الشعریه
– مستویات العاگفه الشعریه
– استمراریه العاگفه الشعریه
الفصل الپانی :
– علاقه العاگفه بالصوره
– علاقه العاگفه باللغه
– علاقه العاگفه بالخبره
الاستنتاجات
قائمه المصادر والمراجع
ملخص البحپ بالانكلیزیه
Abstract
Expression of passion in an undated “I love somewhat to live” by Sabah Ranjdar
Passion is overturning of the main psychological and moral of thought, its poetry and the main seeds of all production of arts that is why discussing and explaining passion in poetry is essential. The aim of this study is expressing development of passion by the poet Sabah Ranjdar in “I love somewhat to live its seen in different aspects.
This study consists of two main sectors in spite of introduction, results and references.
First part:
-Expression of passion
-Taking and giving passion
-sorts of passion
-Levels of passion
-continuation of passion
Second part:
-The connection of passion and picture
-The connection of passion and language
-The connection of passion and examination
-Results
-References
یادەوەرییەک لە پەراوێزی بڵاوکردنەوەی شیعرێکدا … ئیسماعیل تەنیا
ساڵی (١٩٨٣)، تەمەنم بیست و یەک ساڵ بوو. سێ ساڵێک دەبوو، شیعر‌و وردیلە بابەتم لە گۆڤار‌و ڕۆژنامەکانی ئەوسا؛ ( بەیان، هاوکاری، پاشکۆی عێراق )دا، بڵاو دەکردەوە، زۆربەشیان دەستکاری دەکران، تا ڕادەی نەناسینەوەیان. ئەو کات، کەم ئەزموون بووم، هەڵپەی بڵاوکردنەوە بووم. لە زاری تەمەندارێکی خانەوادەکەمان ( حاجی خدر عەبدوڵلا مارف تەتراوەیی ١٩٠٧- ١٨/٤/١٩٨٦)، شیعرێکی تەنز ئامێزی (عەلی بەردەشانی )م، چەند جارێک بیستبوو. کەوتمە مژولی ئەوەی کە بیگوازمەوە سەر کاغەز و لە دەرفەتێکدا، بڵاوی بکەمەوە. هەل رەخسا، بە پێشەکییەکی تێر‌و تەسەل و پەراوێزو کورتەیەک لە سەربردەی کەسی لێوەرگیراو، لە ڕۆژی (١٣/٢/١٩٨٠)دا، بۆ گۆڤاری (بەیان)م نارد. ئەو کات (بەیان)، گۆڤارێکی ئەدەبی دیار‌و بە هەڕمێن بوو… ساڵێکیش دەبوو (کاروان)، لە هەولێر دەردەچوو. پاش چاوەڕوانییەکی زۆری چاوەڕوان نەکراو، لە ژمارە (٨٦)ی مانگی ئایاری ساڵی (١٩٨٣)ی گۆڤاری ناوبراودا، بە ناوونیشانی؛ ( پارچە شیعرێکی بڵاونەکراوەی عەلی بەردەشانی )، بڵاوکرایەوە. چۆن بڵاوکراوکردنەوەیەک؟! پەراوێزەکان، پێشەکییە تێر‌و تەسەلەکە، ژیاننامەی کەسی لێوەرگیراو، هەموویان لابردبوو. مەقەسکارییەکی باشیان کردبوو. ئەو چەند دێڕە کورتەی وەک پێشەکی بۆیان دانابوو، هی من نەبوو. ئەوان؛ ( دەستەی نووسەران وسەرپەرشتکاران)، بە کەیف و ماشای خۆیان، نووسیبوویان و بڵاویان کردبۆوە. بە کورتی؛ پێشەکییەکە هی من نەبوو. خۆشم بە خاوەنی نەدەزانی. ئەو ڕەفتارەی دەستەی نووسەرانی ئەوسای گۆڤار‌و ڕۆژنامە کوردییەکان، لەگەڵ زۆربەی نووسەرو قەڵەم بەدەستە کوردەکانیان دەکرد، چ جای بابایەکی تازە دەستپێک و نەناسراوی وەک من، کە ژمارەی بابەتە بڵاوکراوەکانم ئەوسا، هەر هێندەی ژمارەی پەنجەکانی هەردوو دەستم بوون. لە بارەی ئەم دیاردە دزێوە، ( ئازاد عەبدولواحید)ی سەرنووسەری ئێستای گۆڤاری (ڕامان)، سەربردەیەکی خۆی دەگێڕێتەوە کە کاتی خۆی، ساڵی (١٩٧٦)، دیمانەیەکی لەگەڵ حەیرانبێژی بەناوو دەنگ (ڕەسوڵ بێزار گەردی)دا، کردووەو بۆ رۆژنامەی (العراق)ی عەرەبی ناردووە،لەم بارەیەوە ناوبراو دەنووسێت؛ ( بەرپرسی دوا لاپەڕە، دەستی خستبووە ناو بابەتەکەی من، کاتێ بابەتەکەم لە لاپەڕەی دواوەی “العراق”دا بینی کە بەو شێوەیە کورت کرابۆوە شۆک بووم، چونکە هەر زوو زانیم ناهەقی لەگەڵ بابەتەکەم کراوە کە بەم شێوەیە بڵاویان کردۆتەوە، بەم کارەشیان بەشێکی زۆری ڕەنجەکەم بەفیڕۆ چوو. ئەوەی زیاتر بووە مایەی خەفەت، ئەوەبوو من نوسخەی پاکنووسکراوی گفتوگۆکەم، یان ڕەشنووسەکەیم لەلای خۆم نەهێشتبۆوە، ئەم جۆرە کارکردنەش لە بواری ڕۆژنامەنووسی سەردەمی پێش ڕاپەڕین کە هیچ پرەنسیپ و داوو نەریتێکی تێدا نەبوو، زۆر باو بوو، ئەوان زۆر جار نووسینیان بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی خاوەنەکەی کورت دەکردەوە، تەنانەت هەندێ جار کار بە “کورتکردنەوە” نەدەوەستا، بگرە نووسین ئەتک دەکراو بە تەواوی سەروگوێلاکی دەشکێندرا، بە شێوەیەک کە هەندێ جار ئەو دەستکاری کردنە دەبووە هۆی ئەوەی نووسینەکە نەناسیتەوە، بەڵام نووسەری کورد ناعیلاج بوو، ڕەفتار لەگەڵ ئەو واقیعەدا بکات، بە داخەوە ئەوانەی کە دەستیان دەچووە ئەو کارانەو نووسینی نووسەرە کوردەکانیان دەشێوان ، زیاتر هەر ئەو نووسەرو شاعیرە کوردانە بوون کە لە بەغدا دەکەوتنە وێزەی نووسینی نووسەرانی کورد، لەم ڕووەوە کەم نووسەرو شاعیری کورد هەن، بەر ئەم شاڵاوە نەکەوتبن…… بڕوانە؛ ئازاد عەبدولواحید، ڕەسوڵ گەردی: ناسننامەی هونەری ڕەسەنی کوردی ، یادکردنەوەو ووتوێژێکی پێش چل و یەک ساڵ، گۆڤاری ڕامان، ژمارە ” ٢٤٣” ،٥/٨/٢٠١٧ ، ل ١٣٣) .
بەهەرحاڵ، لەگەڵ دەستکاری کردنیشی، زۆر کەیفم هات. تاکە هەڵەو کەموکورتی لەم بابەتە بڵاوکراوەم، ئەوەبوو؛ کە ئاگادار نەبووم، نەمزانیبوو، کاتی خۆی، نووسەرو فۆلکلۆریستی پێشەنگ و خامە بە بڕشت (محەمەد تۆفیق وردی)، ئەم شیعرەی لەگەڵ چەند بابەتێکی تری فۆلکلۆریدا، لە دووتوێی کتێبێک‌دا، بڵاوکردۆتەوە. واتە؛ ئەو شیعرە پێشووتر، بڵاوکراوەتەوە، کەمتەرخەمی و کەم ئەزموونی من وای کردبوو، سۆراغی زێتری نەکەم و زوو بکەومە مژولی بڵاوکردنەوەی.
دوای بڵاوبوونەوەی، چەند نووسەرێک، سەرنج و بۆچوونی خۆیان لە شوێنی جیا جیادا، لەسەر بڵاوکردەوە. لەوانە؛ـ
ـ کامەران بێباک، لە ژمارە (٧١٤)ی ڕۆژنامەی هاوکاری.
ـ زیاد محەمەدئەمین، بەرگرییەک لە عەلی بەردەشانی، گۆڤاری (بەیان)، ژمارە (١٠٤).
ـ دلشاد مەریوانی، چارێک بۆ پەرێشانی عەلی بەردەشانی، گۆڤاری (ڕۆشنبیری نوێ)، ژمارە (١٠٩)، ساڵی ١٩٨٦ .
ـ لەتیف هەڵمەت، ڕایەک دەربارەی کۆکردنەوەی کەلەپوور، رۆژنامەی هاوکاری، ژمارە (٩٢٢)،١٢/١١/١٩٨٧ .
سەرنجەکانی کامەران بێباک و زیاد محەمەدئەمین، زێتر لەسەر ئەوە بوون کە بابەتەکە پێشتر، بڵاوکراوەتەوە. لەتیف هەڵمەت، لە وتارەکەیدا، بێ ئەوەی ناوی من بهێنێت، کۆپڵەیەک لەم شیعرەی ( عەلی بەردەشانی )، کە من بڵاوم کردبۆوە، وەرگرتبوو، بە دڵنیا نەبوون لەوەی کە هی عەلی بەردەشانی بێت، سەرنجێکی لەسەر نووسیبوو. لەوێدا گوتبووی؛ ئەم شیعرە بێ بایەخ و کەڵکە چییە کە بڵاوکراوەتەوە ؟ چ ئیزافەیەک دەکاتە سەر کەلەپووری کوردی؟! بە چاوێکی کەمەوە سەیری شیعرەکەی کردبوو. لە پاڵ ئەم سەرنجەی، بۆچوونی خۆیشی لەسەر کەلەپوور، خستبووە ڕوو. دوای هەمووانیش، (دلشاد مەریوانی)، لە پەرەگرافێک لە نووسینە درێژ‌و ئەکادیمییەکەی، ئاماژەی بە بابەتەکەی من کردبوو، ڕەخنەی هەرە زەقیشی ئەوە بوو؛ کە پێشەکی و ڕونکردنەوەو پەراوێزی پێویستی بۆ نەنووسراوە. بابەتەکەی ئەو؛ بابەتێکی زانستی بوو. هەوڵێک بوو بە ئاقاری ساغکردنەوەو کۆکردنەوەی تەواوی شیعرەکانی شاعیری میللی میرنشینی بابان، (عەلی بەردەشانی )و دواتر چاپکردنیان لە دووتوێی کتێبێکی ناوازەدا. ناوبراو، لە بابەتەکەیدا، ناوی زۆربەی هەرە زۆری ئەو نووسین و سەرچاوانەی هێنابوو، کە پێشتر لەسەر (بەردەشانی )یان، نووسیبوو. لەوێ بەڵێنی ئەوەی دابوو لە داهاتوویەکی نزیکدا، پرۆژەکەی بەئاکام دەگەیەنێت. من بەباری خۆم، ئاگاداری ئەوە نیم کە پرۆژەکە بە ئاکام گەیشتبێت. بۆ کامەران بێباک و زیاد محەمەدئەمین، وەڵامم نەبوو. بۆ لەتیف هەڵمەت، لەژێر ناوونیشانی؛ (بانێکەو دوو هەوایە)، لە ژمارە (٩٤١)ی ڕۆژی ١٨/١/١٩٨٨، ڕۆژنامەی (هاوکاری)دا، وەڵامم دایەوە. بۆ (دلشاد مەریوانی )ش، لەبەر ئەوەی لە بابەتەکەیدا داوای سەرنج و زانیاری زێتری کردبوو، ناوونیشانی پۆستی خۆیشی، بڵاوکردبۆوە، لە ڕۆژی (١٦/٤/١٩٨٦)دا، نامەیەکم بۆ ناوبراو نووسی و هەمان ڕۆژ، لە ڕێگای دائیرەی پۆستی هەولێر، بۆم پۆست کرد. چاوەڕێی وەڵام دانەوەی نەبووم. ئەمەش دەقی نامەکەی منە کە لێرەدا بڵاوی دەکەمەوە؛ـ
بۆ مامۆستای بەڕێز کاک دلشاد مەریوانی…..
ئەم کاتەت شاد…
لە ناخی دڵەوە جوانترین سڵاوت لێ دەکەم و هیوای باشی و سەرفرازیت ئاواتی هەرە بەرزمە لەپێناو زیاتر هەوڵدان و خۆماندو کردن بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوڕەوەی ئەدەبی کوردیمان…
بەڕێزم؛ ئەم پرۆژە گرنگەی لەبەر دەستتدایەو بەجێ گەیاندنی ئاواتی هەموو ڕۆشنبیرێکی دڵسۆزی کوردە، هیوادارم بەم زوانە بە تێر‌و تەسەلی پرۆژەکەت بە شێوەی کتێب دیدەی ڕۆشنبیران و گیانی (بەردەشانی )ش شاد بکات. لەسەر ڕەخنەکەشت کە لە ژمارە (١٠٩)ی گۆڤاری (ڕۆشنبیری نوێ)دا، بڵاوت کردۆتەوە، بەسەر چاوان و بە دڵ فراوانییەوە خوێندمەوەو وەرم گرت. بڕواشم بەو ڕاستییە هەیە؛” کە ئەوەی لە مەیدانی کارکردن‌دا بێت، بێگومان هەڵەش دەکات ” و چاوەڕوانی ڕاستکردنەوەیە لەلایەن شارەزایان و پسپۆڕانەوە. بێگومان ئەم کارەی منیش لە دڵسۆزییەوە بووە نەک ناو‌و ناوبانگ پەیدا کردن. دان بە هەڵەکانم دادەنێم دەربارەی ( شیعرێکی بڵاو نەکراوەی عەلی بەردەشانی ). بەڵام ئەم چەند وردە سەرنجەشم هەیە، هیوادارم ئاگاداری بیت. تۆ دەڵێیت؛ ( ناوبراو بێ باسی ڕوداو، بێ بۆنە، بێ پەراوێز بۆ دانان )….. منیش دەڵێم؛ ئەم پارچە شیعرەم لە زاری حاجی خدر عەبدوڵا کە لە دایکبووی ساڵی (١٩٠٧)ە، وەرگرتووەو پێشەکییەکی تێر‌و تەسەل و فەرهەنگۆکەک و باسکردنی ڕوداوەکە، بە قەبارەی (١٤) لاپەڕەی فۆلسکاب نووسی و لە ڕۆژی (١٣/٢/١٩٨٠)دا ، بۆ گۆڤاری ناوبراوم نارد، کە پاش دوو ساڵ و سێ مانگ چاوەڕوانی کردن، بە ناتەواوی و قرتاندن و بڕین، بڵاوکرایەوە. دەمەوێ ئەوەش بڵێم؛ کە ئەو پێشەکییەی نووسراوە مافی منی بەسەرەوە نییەو کارگەرانی ( بەیان )، ئامادەیان کردووە. هەڵەی گەورەش کە بەسەر مندا تێپەڕیوە، ئەوەیە؛ من ئاگاداری بڵاوکردنەوەی ئەم شیعرە نەبووم لەلایەن مامۆستا ( محەمەد تۆفیق وردی ). دەمەوێ ئەوەش بڵێم؛ ئەرێ مامۆستا دلشاد، دەزگای ڕۆشنبیری چ بەرهەمی تۆیان نەقرتاندووە؟ ئایا بە شێوەی نووسراو، بێ زیاد و کەم، بڵاویان کردۆتەوە؟!
ئەم نامەیەشم لە پێناو داکۆکی لەخۆ کردن نییە، بەڵکو چەند ئاگاداری و سەرنجێکە و دووبارە سوپاس بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانم….
ئیسماعیل تەنیا
(١٦/٤/١٩٨٦)
، دوای ناردنی نامەکە، ( هەر چەندە من بە تەمای ئەوە نەبووم کە وەڵام بدرێتەوە )، کەچی لە ڕۆژی ٢٧/٤/١٩٨٦ دا، وەڵامی نامەکەم بە دەست گەیشت، کە لە ڕۆژی ٢٤/٤/١٩٨٦ دا، بۆی نوسیبووم.
ئەمەش دەقی نامەکەی شەهید ( دلشاد مەریوانی )یە ؛ـ
دلشاد مەریوانی
سلێمانی ـ (٢٤/٤/١٩٨٦)
برای ئازیز‌و هێژا کاک ئیسماعیل تەنیا
ڕێز‌و نەوازش هەر شاد‌و بەختەوەر بن
ئازیزەکەم نامەی شیرینی ١٦/٤/١٩٨٦ ت گەیشت. سوپاسی پیرۆزباییەکەت و ئەو نەزاکەتە جووانەو ئاستی هوشیاریت دەکەم. کاشکا نووسەرانی ئێمە خاوەنی ئەو ئاست و نەزاکەتە دابوونایە. ئەوا گیروگرفتمان هەر زۆر کەم دەبوو.
سەرنجەکانتم بە دڵ بوو. ڕاستە لەم سەردەمەدا دەستکاری ئادەمیزاد دەکەن چ جای نووسین. پرسیارەکەتم بە دڵ بوو کە دەفەرمووی : ئەرێ مامۆستا دلشاد دەزگای ڕۆشنبیری چ بەرهەمی تۆیان نەقرتاندووە ؟ ئایا بە شیوەی نووسراوە بێ زیادو کەم بڵاوی دەکەنەوە ؟ منیش لە وەڵامیاندا دەڵێم : من بیست ساڵ لەمەوبەر دەستم کردووە بە بڵاوکردنەوە، لە‌و سەردەمەدا ڕەوشت لە کاری ڕۆژنامەگەرییدا هەبوو یان بڵاویان نەدەکردەوە یاوەکو کتومت بڵاویان دەکردەوە یان هەندێک دەستکاری ڕێنووس و زمانەوانییان دەکرد کە پێویست بوو. هەتا نووسەرەکەی بە هەڵەکانی خۆی ـ ناڕاستەوخۆ ـ بزانێ ئیتر دووپاتیان نەکاتەوە. ئەمڕۆش ئەم ڕەوشتە نەماوە. بە جۆرێکی تری لێ هاتووە. ئەوەی کە نە ناسراو بێ ( زیاد ) و ( کەم ) و بۆ خستنە سەری بەرامبەر بەکار دەهێنن، ئەوەی ناسراویش بێ ( زیاد ) نا بەڵام ( لێ قرتاندن)ی بەرامبەر بەکار دەهێنن. چونکە من لێ قرتاندنەکەم بە خۆمەوە دیوە. گەرچی کورد ووتەنی : وەک گای قەشە ناسراووم. هیچ نەبێ شەرم لەوەش ناکەن کە جگە لە پتر لە بیست ساڵ من ئەدەب کارمەو جگە لەدەیەها بەرهەمی هەمە چەشن، خاوەنی هەشت کتێبی چاپکراویشم.
بۆیە سەرنجەکانتم زۆر بە دڵ بوو. حەز دەکەم پێش داخستنی نامەکەم سەرنجێکی ترت بدەمێ؛ تۆ کارەکەت کۆلێکتەرییە، واتە کۆکردنەوەی فۆلکلۆرە. کارێکی زۆر زۆر پیرۆزە، وەلێ زۆر پێویستی بە ووریایی و هوشیاری و نەفەس درێژی هەیە. جگە لەوەی دەبێ خۆت تێکەڵ نەکەی بە کاری توێژینەوەو بەهای فەلسەفی دەرهێنان لە بەرهەمی ئەدەبی فۆلکلۆری. چونکە سەرت لێ دەشێوێنێ و ئێستا ئەو کارە لە توانای هەر زۆر کەم کەسانی ئێمەدا هەیە؛ مەگەر دوای زانیاری و خۆ پسپۆڕ کردنێکی زۆر قووڵ نەبێ. ئەو سەرنجەم لەبەر ئەوە نییە کە بڵێم من زۆر پسپۆڕم. نەخێر لە نەبوونیدا چارم نەماوە. (خانی) دەفەرمووێ:
خانی ژ کەمالی بێ کەمالی
مەیدانی کەمالی دیت، خالی
یەعنی نە ژ قابیلی و خەبیری
بەلکی بە تەعەسوبی عەشیری.
هیوادارم ئەو چەند دێرانە بەس بن بۆ یەکتر ناسین و بوونە ئاشنای یەک.
هەر شاد‌و سەرکەوتوو بن
ئیمزا
برای دڵسۆزتان دڵشاد مەریوانی
(٢٤/٤/١٩٨٦)
* دلشاد محەمەدئەمین فەتاح (دلشاد مەریوانی )، لە ٢٨/٣/١٩٤٧ دا، لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە ساڵی (١٩٦٣)وە، دەستی بە کاری سیاسی کردووە.لە ساڵی ١٩٧٢ دا، بەشی کوردی لە کۆلیژی ئادابی بەغدا تەواو کردووە. لە بوارە جیا جیاکاندا، کۆمەڵێک کتێب و نامیلکەی چاپکراوی هەیە، لەوانە؛ ( فرمێسک و زەردەخەنە، شیعر،١٩٦٧ . یەکەم هەنگاو، پەخشان، ١٩٧٣. دڵدارانی شۆڕش، چیرۆک، ١٩٧٣. پێشوازی خاوەن شکۆ، ڕەخنە،١٩٧٣ . ببن بە تیشک، شیعر،١٩٧٦ . بە پەنجەکانم دەتبینم، چیرۆک،١٩٧٧ . دێر یاسین، چیرۆک،١٩٧٨ . سەمفۆنیای وەنەوشە، شیعر، ١٩٨٠). هەروەها لە هەردوو شانۆنامەی ( لانەوازان، ١٩٧٣) و ( پردی وڵات، ١٩٧٤)دا، وەک ئەکتەر، بەشداری کردووە. کۆمەڵێک کاری وەزیفی بینیوە. لە خوێندنگاکانی (دوا ناوەندی سەرچنار، ناوەندی برایەتی، ئامادەیی هەڵکەوت، ئامادەیی شۆڕش )، مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی بووە. بەشداری شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی کردووە. لە ١٢/٢/١٩٨٩ دا، لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیر کراوە. لە ڕێکەوتی١٣/٣/١٩٨٩ دا، شەهید کراوە. دوای ڕاپەڕین، لە دەزگاکانی ئەمن و ئیستیخباراتدا، دۆسیەکەی دۆزراوەتەوە. لەوێدا هاتووە ؛ ( دلشاد، مامۆستا بووە لە دوا ناوەندی شۆڕشی کوڕان. پیتی لاتینی فێری قوتابیان کردووە کە ئەمەش لەگەڵ بۆچوونە جیاواز خواز‌و شۆڤینییەکاندا دەگونجێ و هەروەها یەکێک بووە لە ئەدیبەکانی سەر بە گروپە موخەڕیبەکان….).
———————-
ئیسماعیل تەنیا ـ هانۆڤەر
ئەكتەر لە ژێر كاریگەرییە فیزیكی و سایكۆلۆژییەكاندا … حەیدەر عەبدولڕەحمان
ئەكتەرلە كاتی نمایش كردن‌دا دەكەوێتە بەر تەوژمی دوو سێكتەری ریشەیی و ناتوانێت لە هەردوكییاندا دابڕێت، بۆ بەرجەستە كردنی ئەو نمایشەی كە خواستیەتی نیشانی بدات و بریتین لە ئاوێتە بوون لە گەڵ حاڵەتە سایكۆلۆژییەكان و حاڵەتە فیزیكییەكان .
ئەوەی پەیوەستە بە حاڵەتە سایكۆلۆژییەكانەوەئەو هەستە نامۆ و شاراوەو نادیارانەن كە ئەكتەرلەلای خۆیەوە لە سەر بونیاتنانی سۆز دایدەرێژێ و كاریگەری خۆیان لە سەر نمایشی شانۆییدا بە جێ دێڵن، بە تایبەت بەو پەیوەندییانەی ئەكتەر لە گەڵ كەسایەتییەكەی خۆیدا دروستی دەكات و ئەو دەرهاوێشتە سۆزدارییانەی لە گەڵیدا سەرهەڵدەدەن لە كاتی نمایشكردن دا،بە تایبەت بەرامبەر بە كاراكتەرەكەی خۆی و چوونە ناو پێستی ئەو كاراكتەرە لە رووی كەسایەتی و خەسڵەتە تایبەتیەكانییەوە ،كە هەر هەموویان لە هەست و ناخی ئەكتەردا دەخولێنەوە لە ناوەوە و تەنها ئەكتەر لە كاریگەرییەكانی تێ دەگا و بینەر كەمتر لە ئەكتەر هەستی پێ دەكات ،بەڵام حاڵەتە فیزیكییەكان ئەو نواندنە دەگرێتەوە كە ئەكتەر لە دەرەوەی دەروونی خۆیدا نیشانی دەدات لە رێگەی جەستەوە .
سەرەتادا ستانسلافسكی لەم بارەیەوە رێسایێكی پوختی بۆ ئەكتەرو نواندنی ئەكتەر بەرجەستە كردووە و توانیوویەتی تیۆرێك بۆ ئەكتەر و نواندنی ئەكتەر داڕێژێ و لە كتێبەكەی خۆیدا ( ئامادە كردنی ئەكتەر ) كە كتێبێكە و بە سەرچاوەیەكی گرنگی دروست بوون و پێگەیاندنی ئەكتەر دادەندرێت ،توانی زۆر هێڵ بۆ بەرجەستە بوونی دەسەڵاتی ئەكتەر داڕێژێ و زۆر لە شانۆكارانی جیهان بۆ كاری نواندنی خۆیاندا پیادەی بكەن .
هیچ لە قوتابخانەو رێبازە شانۆییەكان لە قەدی خۆیاندا نەماونەتەوەو هەمیشە لە گۆڕان دابوونە،بۆ گەڕان بە دوای دۆزینەوەی ئەو فۆرمە نوێیانەی گۆڕان لە شانۆ‌و چێژی شانۆییدادروست دەكەن،ئەوەتا كاتێ كرۆتۆفسكی هات و تێڕوانینی خۆی بۆ دروست بوون و پێگەیاندنی ئەكتەر بە شێوەیەكی جیاواز لە ستانسلافسكی خستە روو،ئەو دووەم مونەزیرێك بوو دوای ستانسلافسكی بۆ راهێنانی ئەكتەرو پێشخستنی هونەری نواندن لە لابوورەكەی خۆیدا،كرۆتۆفسكی هەوڵی ئەوەی دا كە هەموو ئەو تەكنیكە نوێیانەی وەك ئەزموونێكی نوێ پەیدای كردبوو لە جەستەی ئەكتەردا بەرجەستەی بكات بۆ پێشخستنی ئەدای ئەكتەر،لە پێناو چەسپاندنی ئەو تیۆرەی كرۆتۆفسكی بە ناوی ( شانۆی هەژار ) داینابوو .
كرۆتۆفسكی لە‌و رێبازە تایبەتیەی خۆیدا ویستی قورسایی هەرە گەورە لە كاری شانۆییدا بخاتە سەر ئەكتەر، بۆیە دەڵێت : ئەكتەر كرۆكی راستەقینەی شانۆیە لەوەی ئەنجامی دەدات و لەوەش كە دەیگەیەنێت ،ئەكتەر تەنیا توخمێكە لە نمایشی شانۆییدا كە ناتواندرێت دەست بەرداری بین .. ئێمە دەتوانین دەست بەرداری دەرهێنەرو دەق و موزیك و ئارایشت و زۆر شتی تر بین لە شانۆدا تەنها ئەكتەر نەبێت .. چونكە ئەكتەر بە هێزترین و كاریگەرترین ئامرازێكە لە شانۆدا بۆ گەیاندنی گوتاری شانۆیی بە بینەر ..
بۆیە دەرهێنەری ناوداری ئینگلیزی بیتەر برۆك دەڵێت : كرۆتۆفسكی لە بواری خۆیدا دەست پێشخەری یەكەمە،بەڵام دەكرێ بپرسین بۆ ؟
چونكە ئەوەندەی من بزانم،كەسێ نەبووە لە جیهاندا دوای ستانسلافسكی توانیبێتی بە قەد ئەو ئەوەندە بە دوای سروشتی نواندن و رواڵەت و مانا‌و چمكەكانی نواندندا گەڕابێت،هەروا بەو تێر‌و تەسەلییە كاری بۆ زانستە هزری و جەستەییەكانی ئەكتەر كردبێت .
كرۆتۆفسكی هەوڵی داوە بپرژێتە سەر ئامادە بوونی سۆز لای ئەكتەر لە سەر شانۆدا لە رێگەی ئەو سۆزە عەمبار كراوانەی لە یادگەی ئەكتەردا هەن، بۆ ئەوەی ئەكتەر لە كاتی پێویست دا بۆ كاری نواندن سوودییان لێ ببینێت و بەرجەستەیان بكات ،ئەگەرچی هەندێ لە توێژەرە گەورەكانی شانۆ پێیان وابوو كە سوود وەرگرتن لە یادگەو سۆز بۆ ئەكتەر ، كارێكی كاتییە كە هەندێ كات دێت و هەندێ كاتی تر نایەت ،بۆیە لە‌و رووەوە گەڕانەوە بۆ ستانسلافسكی و بەكاهێنانی تیۆری سیحراوی ( ئەگەر ..) بە باشتر زانراوە بۆ ئەكتەر لە كاتی نماشكردندا.
هەمیشە ئەو ئەگەرەی ستانسلافسكی پرسیار بۆ ئەكتەر دروست دەكات ،وەك لە ناخی خۆیدا بڵێ ئەگەر من لە جێی ئەوكاراكتەرە بوومایە چیم دەكرد ؟ ئەگەر روداوێكی لەم جۆرە هاتە پێش چی بكەم باشە ؟
ستانسلافسكی یەكێك بووە لە گەورەترین دامەزرێنەرانی قوتابخانەی شانۆیی رووسی ،كە دواتر شوێن پەنجەی خۆی لە سەر زۆربەی رێبازە شانۆییەكانی دوای خۆشی بە جێ هێشت،كە تا ئێستاكەشی لە گەڵ دابێت لە روووی ئامادەكردنی ئەكتەرەوە تیۆرە هونەرییەكانی بۆ دروست بوونی ئەكتەر لە زۆر شوێنی جیهاندا پیادە دەكرێت .
كرۆتۆفسكی كاتێ لە ستانسلافسكی دەدوێت دەڵێت : بەهەق ستانسلافسكی مونەزیری یەكەمی هونەری نواندنە لای ئەكتەر،من لە قوتابخانەی ستانسلافسكی پەروەردە بووم ،لە توێژینەوە قوڵەكانی ئەوو ستایلە نوێكانی دەربارەی هونەری نواندندا زۆرشت فێر بووم، هەموو ئەمانە وایان كرد كە ستانسلافسكی بۆمن ببێتە نموونەی هەرە باڵا لە هونەری نواندندا .
بە قسەكانی ئەجینوباربا هەموو ئەوانەی لە قوتابخانەی ستانسلافسكی پەروەردە بوون هیچیان وەك (مایرهۆلد) قوتابی راستەقینەی ئەو نەبوون ،كە توانی نەك هەر تەنها ئەزموونەكانی ئەو بەردەوامی پێ بدات بەڵكو چڕتریشیان بكاتەوە.
كاتێكیش كرۆتۆفسكی لە مەڕ ئەزموونی خۆی قسە دەكات دەڵێت : سەبرو ئارامم نامێنێ كاتێ یەكێك لێم دەپرسێ : لەنمایشە شانۆییە ئەزموونگەرییەكانت رەسەنایەتی لە كوێ دا دەبینیت ؟ دەمەوێ لە‌و كاتەدا بڵێم لە شانۆدا بنكەو پنتێكی جێگیر نیە،بەڵكو هەموو ئەزموونێكی نوێ كۆمەڵێ تەكنیكی نوێ ی تێدا بەكار دێ،ئەمە دەبێتە لق نەك كرۆكی رەسەن، ئێمە هەمیشە لە هەوڵی ئەوەداین كە لە پنتێكی دیاری كراودا جێگیر نەبین و هەمیشە بە دوای گۆڕاندا بگەرَێین،چونكە ئەزموونە نوێكان لە گۆڕان دان نەك لە دووبارە كردنەوەی ئەوەی باوە.
كرۆتۆفسكی ئەزموونە شانۆییەكانی خۆی لە لابوری شانۆییدا- ستۆدیۆی ئەكتەر چڕ كردەوە و بایەخی زۆری بە تیۆری روخان و بونیات نانەوە دا لە شانۆدا، یا گەڕان بە دوای خود لە پێناو دەرخستنی توانستی جەستە دا، كرۆتۆفسكی كە هەموو پشت بەستنێكی بە ئەكتەر بوو هەموو هەوڵی بۆ ئەوەبوو كە بتوانێت وا لە ئەكتەر بكات خۆی توانای تەقاندنەوەی توانستەكانی خۆی هەبێت و بتوانێت بینەر بكات بە بەشێك لە نمایشە شانۆییەكان و سنوورێك لە نێوانییاندا نەمێنێ .
هەردوو تەوژمی ستانسلافسكی و كرۆتۆفسكی بە پلەی یەكەم لە سەر ئەكتەر دەوەستن و ئەكتەر دەكەن بە رەگەزی بنەڕەتی نمایشی شانۆیی ، چونكە پییان وایە بونیاتنانی ئەكتەر و پەرەپێدانی توانستەكانی دەكرێ ببێت بە سەرچاوەی بە زیندووراگرتنی شانۆ ، چونكە وەك ئەوان دەڵێن : بینەر هەموو هەستەكانی لای ئەكتەر دەمێنێتەوە،ئەگەرچی هەموو پێكهاتەكانی دیكەی شانۆ هەر یەكەو بە ئاستی خۆی گوتاری خۆیان دەبێت ،بەڵام هیچییان وەك ئەكتەر ناتوانن موخاتەبەی هزری و دەروونی بینەر بكەن .
جیاوازی نێوان کۆبانی و عەفرین لەدیدی ئیمپریالیزمی ئەمریکاوە لەچیدایە؟
تاهیر حاجی حەسەن …
تاقۆناخی پێش هێرشی ڕەشی داعش بۆسەر کۆبانی،کۆی ئەو ناوچانەی لەژێردەستی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا بون،جۆرێک لەئارامی و خۆڕێکخستن و ژیان بەڕێوەبردنێکی دور لەجەنگی پێوەدیار بو،بەجیاوازی لەکۆی شار‌و شارۆچکەو گوندەکانی سوریا،کەلەجەنگدا تێوە گلێندرابون.
بۆ سیاسەتی ئەمریکاو هاوپەیمانە تاڵان چیەکانیان کارێکی وایش گونجاو نەبو. کەلەلایەک خودی سیاسەتی پەیەدە دوور بو لەکۆی سیاسەتی باوی ناوچەکەو خاوەن ئەڵتەرناتیڤێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیانەبو،وەکاریشی لەسەر وەرچەرخانێک دەکرد کەنەک گەلان بەپێی نەتەوەو ئاین و مەزهەب لێک جودا بکاتەوەو هەروەک سیاسەتی ناسیۆنالیزمی باو چۆن خەریکی بردنە پێشی مەدی شۆفێنیزمی قەومی و دینی و مەزهەبین و بەکۆیش کار بۆ بردنەپێشی چەوساندنەوەی چینایەتی و جیاوازی نێوان نەتەوەکان دەکەن و لەلایەکیتریشەوە بەکۆ ئەو حزبانەی لەمەیدانی سیاسیدان جاناسیۆنالیستی بن یان ئاینی و مەزهەبی، خۆیان گرێدابو بەنێو خواست و بەرژەوەندیەکانی زلهێزانی سەرمایەداری جیهانەوە.
بەپێچەوانەوە، خودی بزوتنەوەی سیاسی پەیەدەو ئەو حزب و ڕێکخراوانەی دی کەلەناو ڕۆژئاوای کوردستاندا هاوپەیمانی پەیەدەبون، ڕێک پێچەوانەی سیاسەتی باو کاریان کرد‌و کۆی جیاوازیە قەومی و دینی و مەزهەبیەکانیان تێک شکاند‌و لەملایشەوە کۆمەڵگەیان بەپێی ئەنجومەنەکانی گەڕەک و گوند و شارەکان ڕێک خستەوەو جۆرێک ئیرادەیان گەڕاندەوە بۆتاک و کۆ کەبتوانن لەسەرپێی خۆیان بوەستن و خۆیان بناسن. کارێکی وایش لەڕاستیدا پێچەوانەی خواست و بەرژەوەندیە چینایەتیە سیاسی و ئابوریەکانی دەوڵەتانی ناوچەکەو زلهێزانی ئیمپریالیزمیش بو. بۆیە هاتن و لەڕێگەی کۆمەک کردن بەداعش و ڕێگەخۆش کردن بۆیان تاهێرش بکەنە سەر کۆبانی و گوندەکانی سەربەو کانتۆنە. لێرەوە سەرەتای کارە قێزەونەکانی زلهێزان دەستی پێکردو ئارامیەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانیان تێکدا.
هێرشی ڕەشی داعش بۆسەر کۆبانی و بەرخۆدانی چالاکانەی خەڵکی کۆبانی و شەڕڤانان لەدژی هێرشەکانی داعش بەجۆرێک بو کەتەواوی جیهانی توشی شۆک کرد. زۆربەی ئازادیخوازانی جیهان هاتنەمەیدان و بەرگریان لەبەرخۆدانی گەلی کۆبانی کرد،هەرلەو قۆناخەیشەوە بو کەزۆرێک لەگەنجانی خاوەن بیری ئازادیخوازی و سۆسیالیستی لەتەواوی وڵاتانی جیهانەوە ڕویان کردە ڕۆژئاوای کوردستان و پەیوەست بون بەهێزی شەڕڤانانەوە و بەشێکیشیان گیانی خۆیان بەخت کرد لەوپێناوەدا. خودی ئەو بەرگریە قارەمانانە فازێکی گەورەی بەخشیە شەڕڤانان و بەرگریە قارەمانێتیەکانیان. دواجار، شەڕڤانان بەچەکی سوک و داعشی دڕندەیش بەنوێترین جۆری چەک و ئامرازی کوشتنی دیکەوە کەلەلایەن وڵاتانی چواردەورو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە تەقویەت دەکران،کارێکی وایکرد، کەشەڕڤانان بەجۆرێک بێن و لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا بکەونە دانوستانەوە، دواجار ئەمریکاو هاوپەیمانانی جەنگی بەناو دژی داعش هاتنە نێو جەنگەکەوەو لەڕێی بۆمباران کردنەکانیانەوە،هەم کۆبانێیان تەخت کرد‌و دانیشتوانەکەیان ناچار بەئاوارەبون کرد،وەدواجاریش داعش لەکۆبانیدا دۆڕاو توشی شکستی گەورە کران.
ئالەو قۆناخەوە سیاسەتی دژە مرۆیی ئەمریکا دەستی کرد بەجێبەجێکردنی پلانەکانی لەدژی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان،(گەرچی لەم دیویشەوە وانیشان دەدرا کەئەمریکا دۆستی گەلی کورد‌و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە)، هەرئەو جەنگەی لەدژی داعش ڕاگەیەنرا لەعێراق و سوریا لەساڵی 2014 وە، ڕێک بۆتێک شکاندنی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی ئەو دو کۆمەڵگەیەبو، وەلەڕێگەی ئەو جەنگەوە کۆی ژێرخانی ئابوری تێک شکێنراو سامانی سروشتی ئەو دوو وڵاتە کەوتە ژێردەستی زلهێزانی وەک ئەمریکاو ڕوسیا‌و هاوپەیمانەکانیانەوەو چەک فرۆشیەکی باش وەڕێخرا بۆبەناو لەناوبردنی داعش. گەرچی داعش ئامرازێکی باش بو بەدەست دەوڵەتدارانی ناوچەکەو جیهانیشەوە،تالەوڕێگەیەو تاڵانی و دزی بێپەردە بکەن و لەملایشەوە ئاستی بژێوی زۆرینەی کۆمەڵگە تەواو بهێننە خوارەوەو لەژێر سیاسەتی هەیمەنەی جەنگدا کۆی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانیان کوشت لەناوچەکەو جیهانیشدا. چونکە لەژێر سیاسەتی جەنگی دژی تیرۆردا،هەر دەوڵەتەو سیاسەتی حاڵەتی تەواری ڕاگەیاند.
ئەو ئامرازە کەداعش بو،بۆگشت دەوڵەتدارانی ناوچەکەو جیهانیش بەسود بو،بەڵام تەنها بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی پەیەدەو چینوتوێژە کرێکار‌و هەژارکراوەکانی ناوچەکەو جیهانیش بوبەمایەی بەدبەختی.
ناچارکردنی شەڕڤانان و سەرکردایەتی پەیەدە تالەدژی داعش بجەنگن و پێ بەپێ، بەپێی پلانەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکان بچنەپێشەوەو شەڕ دژی داعش بکەن، لەم نێوەدا،شەڕڤانان چەک و کۆمەکی سەربازیان لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانەوە پێدەگەیشت،ئەمانیش زۆر زیرەکانە توانیان داعش تێک بشکێنن، بەڵام مەخابن،لەگەڵ تێک شکاندنی داعش و کاول کردنی ناوچەکەدا،هەلومەڕجێک بۆ شەڕڤانان و خودی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێخراوە کەنەیەڵن دابنیشن و دەست بکەنەوە بەکاری خۆڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ژیانی ئاسای خۆیان. بێگومان کاتێک ئەمریکا یان ڕوسیا‌و وڵاتانی زلهێز کۆمەک بەهەردەوڵەت و ناوچەیەک بکەن،لەبەرانبەردا، مەرج و بەرژەوەندی تایبەتیان هەیەو بەرانبەر ناچار دەکەن کەبچنە ژێر باری ئەو مەرجانەوە،کەئەویش چەک فرۆشی و لەبریدا ڕێگەدان بەشەریکاتەکانیان کەبەئارەزوی خۆیان بتوانن دەست بگرن بەسەر سامانی سروشتی نیشتیمانی هەر گەلێکداو سیاسەتی هەیمەنەی کەرتی تایبەت بخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئێستا وڵاتێکی وەک عێراق بەئەندازەیەک قەرزدار کراوە کەتاچەند نەوەی داهاتویش نەتوانرێت کۆتای بەدانەوەی ئەو قەرزداریە بکرێت. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی دراوی نێودەوڵەتی،ئەو دوو دەزگایەن کەتەواوی وڵاتانێک بەچۆکدا دێنن کەقەرزیان دەدەنێ یان ناچاریان دەکەن بەوەی قەرز وەربگرێت.
جائیستا سوریا‌و یەمەن و لیبیا و ئەفغانستان لە‌و وڵاتانەن کەبۆ مێژوویەکی دورودرێژ قەرزدار کراون.
وەک ئیشارەم پێدا،سیاسەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی،سیاسەتی داگیرکاری و لەبڕست بڕینی گیانی شۆڕشگێڕانەی هەر گەلێکە کەدەبێتە ژێردەستیان.
ڕۆژئاوای کوردستان و ئەزمونە نوێیەکەی لەبەردەم هەڕەشەی زلهێزاندایە،کەئێستا خۆی لەهێرش کردنە سەرعەفریندا دەبینێتەوە کەلەلایەن دەوڵەتەکەی ئەردۆ داعشەوە هێرشی دەکرێتە سەرو بێدەنگە کردنی ئەمریکاو ڕوسیا‌و جیهانیش لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا،نیشانەی ڕازی بون و پێشتر ڕێک کەوتنە لەوبارەیەوە.
ئێستا چیتر عەفرین وەک کۆبانی نابێت کەئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بێن و بۆبمارانی سوپاکەی ئەردۆ داعش بکەن. ئەوەتا ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیادا پێکەوە قسەوباسیان کردوە لەسەر ئەو پلانەی کەئەردۆغان دەیەوێت،یانی بەقوڵای سی کیلۆمەتر بێتە ناو ئەو ناوچانەوە کەخۆی پلانی بۆداڕشتوەو لەوێدا ناوچەی ئارام دروست بکات تائەوەی ئەو سێ ملیۆن و نیو ئاوارەیەی سوریا کەلەتورکیادان بگەڕێنرێنەوەو لەوێدا جێگەیان بۆ دروست بکرێت. ئاخۆ پاساوێکی وادەچێتە ئەقڵی هەرکەسێکەوە؟ ئاخۆ گەر ئەمریکاو ڕوسیا‌و ئێران وتورکیا ڕاست دەکەن ولەخزمەتی گەلی سوریادان،بۆچی نایەن ناوچە بەئەنقەست کاول کراوەکان بنیات بنێنەوەو لێگەڕێن ئەوەی لەخەڵکی بەزیندوی ماوەتەوە بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی؟ چی بکەین لەکاتێکدا،ئاستی ڕێکخراوبون و شۆڕشگێڕیەتی چینە بەش مەینەتەکان لەوپەڕی لاوازیدایەو کۆی گیانی شۆڕشگێڕیتی چینایەتیان تێیاندا شکاندوە،ئەگەر نا،دەبوا قۆناخێک بوایە شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەرپاببوایەو کۆتای بەمێژووی ڕەشی کۆی زلهێزان و ناسیۆنالیزم وئاین و مەزهەب گەرای بهێنرایە لەناوچەکەدا. هەر لەغیابی هاتنەمەیدانی ئەو چینەکۆمەڵایەتیەیشدایە،کە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و گەلانی زەحمەتکێشی ناوچەکە،وابەئاسانی توشی هیلاکەت باری دەکرێن ودەخرێنە نێوجەنگێکەوە کەلەڕاستیدا جەنگی ئەوان نیە.
ئێستا عەفرین و ناوچەکانی چواردەوری لەبەردەم هێرشێکدایە کەلەواقیعدا تەنها هێرشی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا نیە بەتەنیا،بەڵکو هێرشی کۆی زلهێزان و وڵاتانی ئەوروپاو سوریا‌و ئێران و عێراقیشە و دەوڵەتی تورکیا‌و سوپاکەی بەوەکالەت ئەو جەنگە دەکەن لەدژی گەلی بێدیفاعی عەفرین و شەڕڤانان وشۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەزمونە جیاوازەکەیان. دیسان ئەم پرسیارە دێتەوە پێشەوە:ئاخۆ عەفرین خۆڕاگر دەبێت و پلان و پرۆژە دڕندانەکانی دوژمنەکانی تێک دەشکێنێت و وەک کۆبانی هەمان داستانی بەرخۆدانی دوبارە دەکاتەوە یان لەزۆربۆهێنانیاندا ناچار دەکرێن بچنە ژێر باری ئەو گوژمە سیاسی و ئابوریانەوە کەزلهێزان و دەوڵەتانی ناوچەکە پلانیان بۆ داڕشتوە؟
هەرچۆنێک لێکدانەوەی بۆبکەین،ناتوانم بەئاسانی بگەم بەو‌بڕوایەی کەعەفرین تەسلیم بکرێت ولەنێو گوژمە سیاسەکاندا بخرێتە بەردەم سات وسەودا پێکردنەوە. چونکە ئەوانەی بەرگری دەکەن لەعەفرین و کۆی ڕۆژئاوای کوردستان یان باکوری سوریا،خاوەن ئەو پێگە پوچە نین وەک دەوڵەتدارانی گشت ناوچەکە کەبەگوژمەی سیاسی و فرۆشتن بێن و خیانەت لەگەلەکەیان بکەن،هەروەک حزبەناسیۆنالیستەکانی بەرەی کوردایەتی لەباشوور کردیان. جاهێشتا ڕەنگە زویش بێت گرەو لەسەر ئەو دابەش کردنەی سوریا بکەین و لەم لایشەوە پەیەدەو تەڤگەرو کۆی ئەو حزبانەی لەڕۆژئاوادان بەئاسانی ملکەچ بکەن بۆ سیاسەت و بەرژەوەندیەک کەزلهێزانی ئیمپریالیزمی جیهانی دەیخوازن لەسوریاو لەداهاتوی سوریادا.
تاهیر حاجی حەسەن
24/01/2018
دژایەتی هێرشی تورکیا بۆ سەر عفرین بۆ؟! … جیهاد محەمەد
کورد دژ بە چەوساندنەوی گەلەکەی خەبات و تێکۆشانێکی سەرسەختانەی ئەنجمداوە. نزیکەی سەد ساڵە حیزب و لاینی سیاسیی و سەرکردەی جیاوازی بە خۆیەوە بینیەوە لە خەبات و تێکۆشانی‌دا. هەموو ئەم هێزانە تا دەگاتە ئەمرۆ خەبات و تێکۆشانێکی نەریتییانەیان ئەنجامداوە، بەو واتایەی ئەم خەبات و تێکۆشانانە نەیتوانیوە خواست و ئامانجێکی جیاواز لە هەژموونی پارادایمییەکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و فەرهەنگیی نەریتییانە تێپەڕێنێت. جگە لە چەپەکان و کۆمۆنیستەکان هیچ هێزێکی دیکە ئەم پارادیمییە نەریتییە دینیی و ترادیسیۆنییەی تێنەپەڕاندووە، کە ئەفسوس هێزی چەپ و کۆمۆنیست نەیانتوانی بگەنە ئامانج. هەندێک جار ئەگەر هێزێکی سیاسییش ئەم پارادیمییەی تێپەڕاندبێت تەنها تیۆریانەبووە و لە پراکتیکدا گەڕاوەتەوە نێو بۆتەی هەژموونە پارادایمییە نەریتییەکە.
نزیکەی دەساڵێک دەبێت کە هێزی سیاسیی پەکەکە بە رابەریی عەبدوڵا ئۆجەلان سیاسەت و بیرکردنەوەیەکی جیاواز لە‌و پارادیمییەی گرتۆتە بەر، ئەم سیاسەت و تێکۆشانە بە تایبەتیی لە ڕۆژئاوا و پەیدەدا بەرجەستەبووە.
ئەم بیرکردنەوە و ئاراستە فەلسەفییە بە تەواوەتی خۆی جیاکردۆتەوە لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی تێکۆشان و خەباتی چەند ساڵەی نەریتیی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان کە بە ناوی کوردایەتییەکی نەریتییانە و لەژێر ئەم ناوەدا خەبات و تێکۆشانییان ئەنجام دەدا. کە زۆرێک لە شیکارە سیاسییەکان ئەم کوردایەتیە وا دەخوێننەوە کە هەڵگری بیر و ئەندێشەی عروبە و تورکی ڕەگەزپەرست و فارسی لوتبەرزە، واتە هەڵگری هەمان بیکردنەوەی نەتەوەپەرستیی و فاشیەتی نەتەوەییە، ئەم خوێندنەوەیەش لای بەندە ڕاستەقینەیە.
بیرکردنەوە و فەلسەفەی خەبات و تێکۆشانی ئێستای پەکەکە و پەیەدە بە ئامانجی دیمکوراتی گەلانە لە ناوچەکەدا. واتە دیموکراتیی و پێکەوە ژیانێک کە هەڵگری لێبوردەیی و عەقڵانێتێکە کە هەموو نەتەوە و هەموو گەلانی ناوچەکە پێیی دەگاتە مافی ڕەوای خۆی. ئەم فەلسەفەیە دژی هەموو بیرکردنەوە کۆنەپەرستەکانە کە خوازیاری گەڕانەوەی ژیانن بۆ سەردەمی تاریکستان و ئەنگوستەچاو کە تیادیدا مرۆڤ هیچ نییە جگە لە کۆیەلەیەکی دینیی و حوکمی خوا. ئەم بزووتنەوە کۆنەپەرست و تاریکستانانە بە پێشەنگی و سەرکردایەتی ئاک‌پارتی و ئەردۆغان بەڕێوە دەچێت، بۆیە هەموو کۆنەپەرستان و ئیخوانەکان و سەلەفیەکان و هەموو گروپە تیرۆریستەکان لە دەوری کۆبوونەتەوە. لە کۆلەکە مەلایەکی کۆنەپەرستەوە تا دەگاتە قەرزاوی و عەلی قەرداخی و حیزبەکانی وەک یەکگرتووی ئیسلامی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لەم هێرشە دڕاندانەی ئەردۆغان دەکەن.
لەبەرامبەریشدا پێویستە هەموو هێزی گەلی کورد لە هەر چوارپەرچەکەی کوردستاندا، هەموو هێزەکانی چەپ و کۆمۆنیست، هەموو هێزەکانی ئەنارکیستەکان و هەموو لیبراڵەکان چ لە ناوچەکەدا و چ لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و ئوسترالیادا بەوپەڕی ڕاشکاوی و بەوپەڕی هێزی خۆیانەوە پشتیوانی لە شەڕڤانانی ڕۆژاڤا بکەن کە بەڕاستی نوێنەری ڕاستەقینەی بەرەی دیموکراتی و ئازادیی و سەرفرازی مرۆڤ و یەکسانییە.
ئەمریکای شەرمەزار سەد ساڵە چێلێکی گوان پڕ و تورکیا دەیدۆشێت … ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی
لەشکرکێشی تورکیا، بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوای وڵات لە شاری عەفرین، شەرمەزارییەکی ئێجگار مەزنە بۆ ئەمریکا و دارودەستەکانیان لە ناوچەکە. چوار ڕۆژە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر کوردستان بەردەوامە، ئەمریکا ئامادە نەبووە تەنیا بە ووشەیەک، سەرکۆنەی بکات! تەنیا ئەوە نەبێت لە لێدوانەکانیاندا گوتویانە “هێرشەکانی تورکیا دەبێت سنووردار بێت و کاتەکەشی کورت و دیاریکراو بێت”!
تورکیا ئەمریکای دۆشیوە!
بە درێژای میژووی سەد ساڵ، تورکیا، ئەمریکای وەک چێڵێکی گوان پڕ لە شیر دۆشیوە و بەکاریهێناوە، بۆ بەرژەوەندییەکانی و سوودمەند بووە لە ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ڕوسیا. ئەمریکا، بۆ دژایەتی ڕوسیا و دەستتێوەردان لە ڕووداوەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵی دروست کردنی رێکخراوی سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی هاوبەشی داوە لەگەڵ تورکیا، لە ئەنجامدا، لە ژێر ئەو ناوانەدا پارەیەکی زۆری بە تورکیا بەخشیوە.
لە ساڵی ١٩٤٧دا، “هاری ترومان”، لە کۆنگرسی ئەمریکی، رایگەیاند کە ئامادەیە یارمەتی هەر وڵاتیک بدات، کە هەڕەشە بێت لە سەر بیرۆکەی شیوعیی. بەو مەبەستە جگە لە یارمەتی سەربازی، ئەو کات ٤٠٠میلیۆن دۆلاری بەخشی بە تورکیا و یۆنان. ساڵێک دواتر، لە کۆتایی شەڕی جیهانی یەکەم، ئەمریکا، بۆ دژایەتی کردنی ڕوسیا، ١٤٠ بیلیۆن دۆلاری بە نرخی هەنوکە، تەرخان کرد، بۆ پلانی “مارشاڵ”، بۆ گەشەپێدانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات. لە پلانی “مارشاڵ”، تورکیا ١٣٧ میلیۆن دۆلاری لە ئەمریکا وەرگرت!
١٩٥٢، بە هاوکاری ئەمریکا، تورکیا چوو بۆ نێو “هاوپەیمانیەتی ناتۆ”. لە هەمان ساڵدا، یارمەتییە لۆجیستەکانی ئەمریکا، هەناردە دەکرا بۆ سوپای ئەمریکا، لە تورکیا بە سەرپەرشتی لیژەنەیەکی پێکهاتوو لە تورک و ئەمریکی.
١٩٥٤، دامەزراندنی مەفرەزەی یەک، لە کەتیبەیەکی یۆنانی، کە بنکەیان لە ئەنقەرە بوو، بۆ سەرپەرشتی کردنی، یارمەتییە لۆجیستیەکانی ئەمریکا بۆ تورکیا. ١٩٦٩ تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکی هاوبەشی سەربازییان واژۆ کرد.
١٩٨٣، پینتاگۆن، لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند کە هەوڵدان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی سوپا و سەربازی تورکیا، بۆ ئاستی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ١٨ بیلیۆن دۆلاری ئەمریکی خەرجیە و دەسەڵاتدارنی ئەمریکا ڕەزیلیان نەکرد، لە خەرج کردنی ئەو بڕە پارەیە. ١٩٨٤، ساڵانە ئەمریکا ٧٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ تورکیا بڕیبووەوە، لە ساڵی ١٩٨٤ ئەمریکا ٩٣٠ میلیۆن دۆلاری دا بە تورکیا، لە ١٩٨٥، ئەمریکا ٨٧٨ میلیۆن دۆلاری بەخشی بە تورکیا. لە ١٩٩١بۆش، سەڕۆکی ئەمریکا، ٨٢میلیۆن دۆلاری بەخشی بە تورکیا.
لە نێوان ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٩٩، ٤،٦٢٧ بیلیۆن دۆلار، ئەمریکا قەرزی داوە بە تورکیا، ١،٩٨٢ بیلۆین دۆلاری یارمەتی بە خۆرایی ، ١١.٥٥١ بیلیۆن دۆلار چەکی پێ فرۆشتوە!
٢٠٠٣، تورکیا، داوای ٣٢بیلیۆن دۆلاری کرد، بۆ رێگە دان بە سوپای ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی ئەرزی تورکیا دژ بە حکومەتی سەدام.
ئەمریکا، تورکیای بە هاورێیەکی بەوەفا دەزانی، بەڵام گەلێک ڕووداوی مێژووی هەیە کە پێچەوانەی ئەوە دەسەلمێنن. لە ساڵی ١٩٦٤، “لێندۆن جۆهنسۆن” نامەیەک دەنێرێت بۆ تورکیا، تێددا ڕوونی دەکاتەوە کە هەقیان بەسەر “قوبرس” نەبێت، بەڵام تورکیا خۆی توڕە دەکات و بەبێ گوێدانە ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٧٤دا هەڵیکوتایە سەر دورگەی “قوبرس”و داگیری کرد. سەرەڕای ئەوە، پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا بەردەوام بوو، بە سەدان، ڕێککەوتن و بەڵێننامە، لە نێوانیاندا واژۆ دەکرا. گفتوگۆ و مشتومڕیان دەکرد، بۆ داڕشتنی پلان دژ بە دوژمنەکانیان، جا چ ڕوسەکان بووبن، یان هێزی ئیسلامییەکان لە ناوچەکە یان کورد، کە تورکیا هەموو کاتێک لە هەموو بۆنەیەک بەبێ شەرمانە و بە دەنگی بەرز، بە دوژمنی هەرە سەڕەکی خۆی پێناسەی کردون!
فەرامۆش کردنی، هەڵوێستەکانی تورکیا، لە لایەن ئەمریکاوە و بەردەوام بوونی ئەو پەیوەندییە تا ئەو ئاستەی لە ساڵی ٢٠٠٢دا، کاتێک کە پارتی عەدالە و گەشە کردن، دەسەڵاتی گرتە دەست، ئەمریکا، بە شانازییەوە، پەنجەی ئاراستەی تورکیا دەکرد و وەک نمونەیەکی بێهاوتا لە دەسەڵاتی سیاسیی ئیسلامیی دیموکراتی بە دنیای دەناساند! ئۆباما، لە لێداوانەکانی ددانی بەوەدا دەنا کە ئەردوغان، یەکێکە لە‌و هاورێ نێودەوڵەتیانەی کە جێگەی متمانەی ئەوە! لەگەڵ ئەوەش، تورکیا، لە سەرەتای جەنگی دژ بە داعش، رێگەی نەدا ئەمریکا بنکەی ئینچرەلینک بەکاربهێنت!
تورکیا، هەموو کاتێک لە ناوەوەی وڵاتەکەی میللەتەکەی دژ بە ئەمریکا هانداوە، لە ساڵی ٢٠١٧دا، سەنتەری پیو، لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامدا، ٧٩% خەڵک لە تورکیا، ڕایان خراپ بوو دەربارەی ئەمریکا، تەنیا لە ١٨% ڕایان باش بوو لەسەر ئەمریکا. هەمان سەنتەر لێکۆڵینەوەیەکی دی ئەنجامدا، دەرکەوت کە ٨٢% بڕوایان بە سەڕۆکی ئەمریکا نەبوو، تەنیا لە %١١ بڕوایان بە سەڕۆکی ئەمریکا هەبوو.
هەنوکە، دووبارە تورکیا، بەرەنگاری خواستەکانی ئەمریکا بۆتەوە، چۆتە بەرەیەک لەگەڵ “ڕوسیا، ئێران و ئەسەد”، کە دوژمنی سەڕەکیی ئەمریکان.
لە چەند رۆژی ڕابردوو، لە ژیر ناوی ئۆپەراسیۆنی “چڵی زەیتون”، تورکیا، لەشکرکێشی کردە سەر شاری عەفرین لە سوریا. کە شارێکی کوردییە، دەکەوێتە رۆژئاوای فورات، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگەدایە، ئەو هێزەی لە سەرەتای جەنگی دژ بە داعشدا، لە هاوپەیمانییەتی دایە لەگەڵ ئەمریکا، بڕبڕەی سەرکەوتنەکانە لە شکاندنی داعش لە بەرەکانی جەنگ، هێزێکە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی خاوەن ناوبانگێکی باشە. کەچی ئەمریکا لێی بێ دەنگە! لە کاتێکدا هەفتەیەک پێش ئەوە، ئەمریکا لە زمانی “تێلێرسۆن”، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پلانەکەی خۆی ئاشکرا کرد، لە دروست کردنی “سوپای باکوور”، پێکهاتوو لە هێزەکانی یەپەگە، کە ژمارەیان ٣٠ هەزار کەس دەبێت.
لەشکرکێشی تورکیا، بۆ سەر شاری عەفرین، نمونەیەکی دیکەیە، کە دەیسەلمێنی تورکیا هیچ پابەندبوونی نییە نە بە هاورێیەتی ئەمریکا نە بە ئەندامانی ناتۆ. گومانی تێددا نییە کە ئەو لەشکرکێشیەی، تورکیا بۆ سەر شاری عفرین، دژ بە ئەمریکایە و تەماعی تورکیایە بۆ فراوان کردنی هەیمەنەی لە ناوچەکە و دەست تێکەڵاو کردنی زیاتر لەگەڵ ڕوسیا.
ئەمریکا، تورکیای بە زەبەلاح کرد و کردی بە خاوەن سوپایەکی وەک ئەمرۆ، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، مەرجی نا مەشروعی هەبێت، ماف بەخۆی بدات، لەشکرکێشی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی، وەک عیراق و سوریا ئەنجام بدات، بەبێ سەڵمینەوە، لە یاسای نێو نەتەوەی و دەوڵەتی، بەبێ هەژمارکردن بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە و بەبێ گوێدانە پرنسیپ و بەها مرۆڤایەتییەکان.
دەرئەنجام: کاتی ئەوەی ماوە ئەمریکا، هەڵوێستی ڕاست بنوێنێت و پشتیوانی لە عەفرین بکات، دەنا سەرکەوتنی تورکیا لە عەفرین، سەرکەوتنێتی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست، سەرکەوتنی ئیران، ئەسەد و ڕوسیایە و دۆڕانی ئەمریکایە. کە لە ئەنجامدا، کاردانەوەی دەبێت لەسەر هەیبەتی ئەمریکا لە دنیا، زڕاندنی ناوبانگی ئەمەریکایە، بەوەی کە پشت لە هاوپەیمانەکانی دەکات، کە لە تەنگەژەکاندا، تەنیا هێزی سەڕەکیی بوونە، لە یەکلایی کردنەوەی جەنگی داعش و متمانەیان بە ئەمریکا داوە، کە ئەویش هێزەکانی یەکەنەکانی گەلن “یەپەگە”، کەچی ئێستا ئەمریکا، دەستەوەستان ڕاوەستاوە، هەمان هێز و هەمان میللەت دەخاتە ژێر ڕەحمەتی “ئەردوغانی” دڕندە!
لە ئامۆژگاری یەکانی رۆشنبیرە فاشی یەکان بۆ خەڵکی کوردستان … موزفەر عەبدوڵا
… سەردار عزیز بۆ نمونە
سەردار عزیز یەکیک لە رۆشبیرە ناسیونال فاشی یەکانە لە ریگای نوسینیکەوە بەناوی دیاری کۆمۆنیستەکان بۆ خەلکی کوردستان، ئامۆژگاری خەڵی دەکات دور کەونەوە لە کۆمۆنیزم و سیاسەتی کۆمۆنیستەکان.وە کۆمۆنیزمی هاوشان و وینا کردوە بە داعش کە درەندەترین تاقمی تیرۆریست و ئینسانکوژی ئیسلامی ئەم سەردەمەن ،و گەورەترین کارەساتو جینۆسایدیان بەسەر خەڵکدا هیناوە.
هەڵبەت بەس ئەوە ماوە ئامۆژگاری دەسەڵاتە هاوبیرە قەومی یەکەی بکا بە ئاشکرا کە هەر فکرو کار‌و کەلتوریکی کۆمۆنیستانە قەدە غە بکری شەری کۆمۆنیستەکان رابگەیەنەنن وەک چەند جار لە میژووی جولانەوەکەی سەردارو حزبەکانی هەستاون بە کوشت‌و بری کۆمۆنیستەکان کە تاوانەکانی پشتئاشان‌و قەرناقاو لە نەهەشتاکانو گردی علی ناجی لە ٢٠٠٠ جەند نمونەیەکن.
جا هەرکەس کەمی لە سیاسەت شارەزا بی و چاویکی خیرا بە بانگەشەو ئامۆژگاری یەکانی ئەم رۆشنبیرە بخشینی کە لە‌و کورتە نوسینەدا هاتوەو لە زۆر دەزگای راگەیاندن بلاو کراوەتەوە لە‌و بروایەدام هەر ئەو ئەنجامگیری یەی من لە ناوەرۆکی قسەکانی بکا.
هەڵبەت رەنگە هەندی لە رۆشنبیرە لیبرال و سۆسیال دیموکرات و ناسیونال چەپو زۆری تر هاورای نەبن و بڵین ئاسایییە با ئەو قسانە بکاو بەو قسانە نابی بە فکر فاشی!؟
بەڵام بۆ سەلماندنی قسەو ئامۆژگاری یەکانی کە فاشیانەن ئەوە زۆر بەڵگەو راستی وسادەی سیاسی و میژویی هەیە وا ئاماژە بە هەندیکیان دەکەین.
بۆ نمونە بە دریژایی میژووی نزیک بەم سەدەیە ئەوانەی دژایەتی جولانەوەو فکری سیاسی کۆمۆنیزم کردوە هەمویان دەسەڵات و جولانەوەو حزبە قەومی و دینی و نیو لیبرالە فاشی یەکان بونە.
هەر لە هیتلرو مۆسۆلینی یەوە بگرە تا فرانکۆ و بینۆشە و سەرۆک و حزبە قەومییە فاشی یەکانی تورکیا و ووڵاتانی تری رژیمە ناسیونال ئیسلامی و عروبی یەکان لە پیشیانەوە سەدام و سەرانی ئیسلامی خیڵەکی سعودیە ئیمارات‌و قەتەرو هەتا دەگاتە رژیمی ئیسلامی ئیران و رژیمە ئیسلامی یەکانی پاکستان و ولاتانی تری ئاسیای رۆژهەڵات وەک مالیزیا و ئەندەنوسیا.
ئەمە جگە لە ترامپی رەگەزپەرستی تازە سەرۆکی ئەمریکا کە لەچەندین بۆنەدا کۆمۆنیزمی هاوشانی فاشیزم کردوە.
بەلام بیگومان سەردار عزیزی فکر فاشی و نازیش وەک سەرۆکە زلەکانی دونیای سەرمایەداری و رژیم و حزبەکانیان لە سەد ساڵی رابردووە تا ئیستا لە روانگەی بەرژەوەندی یەکانی سەرمایەو سیستەمی سەرمایەداری و رەوتە جۆراوجۆرە بۆرژوا باڵادەست و موعارەزەکانیانەوە ناهەقیان نی یە کە دژی کۆمۆنیزم و تیۆرە شۆرشگیرانەکەی بن کە مارکسزمە.
بە تایبەتی کە راستی یەکان لە دونیای سیاسەتدا وەک لەهەر دیاردەیەکی تر چینایەتی و ریژەیین.هەربۆیە ئەویک کە سودمەندو خۆشی و بەختەوەری لەم سیستەمەدا ببینی و خۆی هاوبیری ئەو چینە دەسەڵاتدارەی ئەم دونیایە بکا کە داعشی بەرهەمهیناوە لەپال سەدان رەوتی وەک داعش ئەوە هەردوژمنایەتی کویرانەی کۆمۆنیزم دەکا.
ئەو بەو ئامۆژگاریانە ی بۆ خەڵکی پییان دەڵی خەڵکینە ئیوە نارەزایەتی بەرامبەر بەدەسەڵاتدارانیی دزو گەندەڵو سەرکوتگەری کوردستان دەرمەبرن چونکە بەمە دوای کۆمنیستەکان دەکەون چونکە ئەوە چەپەکان و کومونیستەکانن لەم چەن سالەدا هەمیشە ج خۆیان نارەزایەتی یان دەربریوە ج رابەری و پشتگیری هەر نارەزایەتی و خواستیکی بەرهەقی خەلکیان کردوە لە دژی ئەم دەسەلاتە هاوبیری سەردار.بە کورتی ئامۆژگاری خەلکی دەکات داوای ئازادی و یەکسانی مافەکانیان نەکەن جونکە بەم داوا‌و کارەتان دوای کومونیستەکان دەکەون جونکە ئەوە بەلگەنەویستە کە لەناو جەرگەی وولاتانی رۆژئاواش کاتی هەر کەس نارەزایەتی دەردەربی بو مافەکانی بە بەلشەفیک ناودەبری نەک هەر لە کوردستان بەلام دیارە ئەو گویی کەڕ بوە لە بیستنی ئەم وەسفە بو خەلکی نارازی ئەو وولاتانەش کە خوی تیایدا دەژی..
بە کورتی ناوەرۆکی ئامۆژگاری یەکەی ئەو ئەوەیە بەخەڵکی بیبەش و ستەمدیدەو هەژارو نەدارو ئاوارە…هتد بڵی خەڵکینە هیشتا کاتی داواکاری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی نی یە چونکە هیشتا حەرەکە قەومی و حزبەکانی کوردایەتی بەسەربەخۆیی تەواو نەگەیشتوە . وەئەگەر داوای ئەوە بکەن یانی ئیوە دیاری کۆمۆنسیتەکانتان وەرگرتوە..
ئەو وەک زۆربەی رۆشبیرە فکر فاشی یەکانی تری وەک، رەهەندی یەکان کە هەفتەیەک پیش لە نوسینیکی تر ئاماژەم پیدان ،نەزان نی یە و دەخوینیتەوەو دەزانی لەوەتەی کۆمۆنیزم وەک جولانەوەیەکی سیاسی ،بە تایبەتی لە بڵاوبونەوەی مانیفیستەکەی مارکس و ئەنگلزەوە، بۆتە جولانەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی چینی کریکار و تویژە بەشمەینەتەکان بۆ بەدیهینانی داواکاری یە سیاسی و ئابوری یەکانیان و سەپاندنی بەسەر چینی بۆرژوای هاوبیری سەردار، تا دەگاتە روخانی دەسەڵاتیان و کۆتایی پهینانی سیستمە سەرمایەداری یەکەی کەسەرچاوەی هەمو دیاردە دزی‌و کارەساتەکانن بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا.
بەڵگەیەکی سادەو زیندوی تر لە دژی قسەکانی سەرداری بیرفاشی ئەوەیە کە لەهەر هەڵبژاردنیکی پەرلەمانی ولاتانی رۆژئاواش کاتی هەر سەرۆکیکی حزبە باڵە چەپەکانی بۆرژوازی وەک، ئۆباما‌و تەنانەت کلینتۆن و ئەوانەی داوای کەمی ریفۆرمی ئابوری کۆمەڵایەتی دەکەن بۆ خەلک ،وەک هاوکاری تەندروستی و خویندن هتد ،یەکسەر راستە فاشی یە هاوبیرەکانی سەردار بە کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم دەیاناسینن. لە کاتیکدا ئەوانەش خۆیان دژی کۆمۆنیزمن.
ئەمانە باشترین بەڵگەن کەکۆمۆنیزم یانی ئازادی و یەکسانی و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ هەمو خەڵکی. بە پیچەوانەی ئامۆژگاری یەکان و وینا کردنەکانی ئەوەوە کە کۆمۆنیزم بە داعش دەچوینێ تا خەڵکی پی بترسێنێ، ئەوە با باش بزانی خەڵکی بە ئاگا‌و ئازادیخواز و ئینساندۆست لە دژی ئامۆژگاری یەکان و وینا کردنەکەی ئەون.
وە هەر کەسیکی ئازادیخواز هەر لەم دوو دەیەیە کە گویێ لە قسەو سیاسەت‌و هەڵویستەکانی کۆمۆنیستەکان بو بێ ئەوە باش دەزانی ئینسانیترین قسەو سیاسەت‌و هەڵویستی هی کۆمۆنیستەکان بووە.
موزفەر عەبدوڵا
٢٤-١-٢٠١٨
خاڵه‌باوه…. دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران …
هه‌رشه‌ش چاو به‌یه‌که‌وه قوڵپی فرمێسکیان ده‌دا، هه‌رسێ سه‌ر و بیرکردنه‌وه خێراکان له‌خۆشی و ناخۆشی، له‌بڕوا و بێ بڕوایی، تاوێ له‌گڕدان و تاوێ سه‌هۆڵاوی، له‌توانه‌وه و به‌ستنه‌وه‌دابوون. ڕه‌نگه هیچ کامیرا و ڕێنوس و ئامێرێک پێوانه‌یه‌کی دروست نه‌دا ته‌نیا ئه‌وان خۆیان نه‌بێ خاڵه‌بابه و هه‌ردوو کچه جمکه‌که‌ی باوه‌شی یه‌کیان گرتبوو ڕاسته گریان بوو به‌ڵام گریانێک بۆ پێکه‌نین، ئاسۆیه‌کی گه‌شی ئاینده و ئازاری ڕابردووێکی لێک دابڕان! ئه‌وه هه‌نده‌رانه چیرۆکی سه‌مه‌ره‌ی مرۆڤه‌کان گوزاره ده‌کا، ئه‌وجاره له‌کورته گوزاره‌که‌یدا ده‌مانشێلی به‌سه‌رسورمانه‌وه ده‌یخوێنینه‌وه.. هه‌ردوو کچه جمکه هه‌نده‌رانیه‌که کوردانه په‌روه‌رده‌کرابوون بیستوپێنج نەورۆزیش باوه‌شێنی ته‌مه‌نی کردبوون هه‌ردووک وه‌ک پشکۆی گه‌ش ده‌گه‌شانه‌وه، یه‌کیان هه‌ڕه‌تی شووکردنی و داخوازی هات! فلیمی ژیان هه‌رڕۆیشتن نیه به‌ره‌و داهاتوو که له‌ئیستاشدا ناوه‌ستێ به‌ڵام ناچاری هه‌ڵمان ده‌کاته‌وه ده‌مانباته‌وه کوردستان ئه‌وه چی بوو ڕوویدا؟ خاڵه‌باوه جوامێر و له‌سه‌ر شینگ و تاقه‌تی خۆی بوو پێش بوونی دووانه‌که ڕووی له‌خوشکی گه‌وره‌ی کرد: په‌یمان به‌خۆشه‌ویستیت باجی ئه‌گه‌ر ئێمه دووانه‌یه‌کمان بوو یه‌کیان ئه‌یه‌م به‌تۆ! ده‌زانم چوارده ساڵه چاوه‌ڕێی کۆرپه‌یه‌کی و نه‌هات ده‌روازه‌کانی لێ‌گرتوون به‌ڵام من کارێکی خواکردانه ده‌که‌م و تۆش خوشکمی.
ڕێکه‌وتێکی مرۆڤانی وایکرد به‌زاق و زریق به‌دوای یه‌که‌وه له‌دایکبوون دووانه‌که هه‌ردوو هه‌رکچن بڕیاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌خاڵه‌بابه نه‌دا و گفته‌که‌ی برده‌سه‌ر… فه‌رموو خوشک ئه‌ویان گلێنه‌ی چاوه‌کانمه فه‌رموو بۆتۆ! ئه‌وی تریش ده‌که‌مه لانه‌ی دڵی خۆم. ئه‌گه‌ر فرمێسک له‌چاوت قه‌تیس بووه تکایه بیڕێژه خوێنه‌ره‌که‌م، ئه‌گه‌ر جارێ تۆش نه‌کوڵاوی به‌رده‌وام بخوێنه‌وه. ڕۆژی خوازبێنیه‌که له‌هه‌نده‌ران ناچاری به‌رپرسیاریه‌تی وای له‌خاڵه‌بابه کرد بێته وڵاتی کچه‌که‌ی که خوشکی و زاواکه‌ی به‌دایه‌نی زۆر زۆر له‌خۆی باشتر به‌خێو و په‌روه‌رده‌یان کردووه. کچه‌ش به‌خێرهاتنی کرد و هه‌رپێی ئه‌وت: خاڵه‌گیان! ترسێک له‌وه‌ی داهاتوو ڕاستیه‌کان به‌ده‌رخا و نه‌رێنی بکه‌وێته‌وه سه‌ر ژیان هاوسه‌ری کیژێ، ده‌بوو تۆزی سه‌ر وێنه ته‌ڵخه‌کان لادا و بڵی ده‌وه‌ره باوه‌شم کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م من خاڵه‌نیم و باوکی تۆم. دوای چه‌ند گۆته‌یه‌کی چاو و هه‌سته‌کان سێقۆڵی باوه‌شیان به‌یه‌کدا کرد هه‌تا توانیان گریان و پێکه‌نین به‌شێوه‌ی گریانه‌وه.
کچه‌که‌ی لای باوه گه‌وره ببوو ده‌یزانی ئه‌ویان خوشکیه‌تی به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دایه‌نی گه‌وره ببوو له‌خه‌یاڵی خۆی ئه‌یوت: ئه‌میش خوشکی منه به‌ڵام دایکم و باوکم داویانه به‌خاڵه تا بۆخۆی په‌روه‌رده‌ی بکات. هه‌ستی شه‌شه‌م هێنده به‌هێزبوو زۆر هه‌ستی تریشی لا دروست کردبوون که‌تا ئێستا مرۆڤ په‌ی پێنه‌بردووه! دایکی ڕاسته‌قینه‌ی دووانه‌که له‌کوردستانه‌وه له باوه‌ی ئێستا و خاڵه‌ی دوێنی جیابۆته‌وه و بۆخۆی شووی کردووه ئیستا مناڵی تری هه‌یه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان پچڕاوه. باوه‌ی ئێستا که خاڵه‌ی دوێنی بوو برا و خوشکێکی بۆ زیاد کردووه له‌دایه‌ی نوێ ده‌ڵێی خونچه‌گوڵی نه‌کراوه‌ن. ماوه‌ته‌وه ڕۆژی گواستنه‌وه‌ی بووکێ گۆرانیبێژه‌که به‌ده‌نگی به‌رز به‌مایک بانگی بابی زاوا و بابی بووکی کرد کامیان بچن؟ باوه‌ی جاران چوو به‌ده‌نگی به‌رز هیوای ژیانی خۆشی بۆ کچه‌که‌ی خواست که له‌خۆی نه‌بوو به‌ڵام خۆی به‌خێوی کردبوو بۆیه هه‌رشایسته‌ی باوکایه‌تیه و هه‌ربابه‌ش ده‌مێنێته‌وه بانگ ده‌کرێ باوه. به‌ڵام خاڵه‌باوه له‌خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ شاییگێڕان به‌ده‌م گریان تێکه‌ڵه‌ی لیک و فرمێسک سه‌رچۆپی گرتبوو ده‌روێشی هه‌ڵده‌په‌ڕێ جار جاره‌ش تی چاوێکی ده‌دا تۆڕه سپیه‌که‌ی کراسی بووکێنی و به‌ده‌سه‌سڕی سه‌رچۆپی گلێنه‌ی چاوی ده‌سڕیه‌وه پێده‌کەنی و به‌هه‌ژموون تر سه‌مای چۆپی ده‌کرد
دڵشاد تاقانه
ئیمپریالیزم ئازاری کورد نابڕێنێتەوە … نووسینی: ئەڵێکس کڵینکۆس
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناڵێنێ بەدەستی داگیرکاری ئیمپریالیزمی ڕۆژئاواوە، نەتەوەی کوردیش یەکێکە لە قوربانییە گەورەکانی ئەو داگیرکارییە.
کاتێک بەریتانیا و فەرەنسا پێش بە یەک سەدە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیان پارچە پارچە کرد، کورد لە مافی چارەنووسی خۆی بێبەش کرا، لە بەرانبەردا دابەشکرا بەسەر چەند وڵاتێک‌دا – تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران. بە دڵنیاییشەوە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە سەرکوتکران.
ئەم ئازارە درێژەی کێشا تاوەکوو ئەمڕۆ. کۆتایی هەفتەی ڕابردوو عەفرین کەوتە بەر تۆپبارانی سوپای تورکیا، ئەو ناوچەیەی کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سوریەدان و بە ڕۆژاڤا دەناسرێت. بەڵام کێشەکە لێرەدا هەر دەوڵەتە داگیرکەرەکان نییە، کێشەکە ئەوەیە هەندێک جار ڕابەرە کوردەکان هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە ئیمپریالیستێکان دەبەستن، بەتایبەتی ئەمریکا.
ئەمە ستراتیجیەکی دوور‌و درێژی هەردوو پارتە نەتەوەییەکەی باکوری عێراق بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP)و یەکێتی نیشتمانی کوردستان(PUK ) . لە ئاکامی شەڕی کەنداودا کە لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانیەوە دژ بە سەدام حوسین و عێراق کرا، کوردەکان توانییان سودمەندبن لە‌و دەرفەتەو ناوچەیەک بۆ خۆیان داببڕن و بەهرەمەند بن لە ناوچەی دژە فڕین کە لەلایەن فرۆکەکانی ئەمریکاوە دەپارێزران.
پاش هێرشی ئەمریکاو بەریتانیا لە 2003 بۆ سەر عێراق، ڕێگا درا بە کوردەکان زیاتر خۆیان تۆکمەبکەن و ناوچەکانیان ئارامتر بوو لە چاو بەشەکانی تری عێراق.
دەرکەوتنی داعش و دەستگرتنی بەسەر موسڵدا لە 2014 دا هەلی زۆرتریان بۆ هاتە پێشەوە، لە ئاکامی باری شێواوی بەغدادا توانییان دەست بەسەر زۆرێک لە ناوچە جێناکۆکەکاندا بگرن، لەسەروی هەموو ئەوانەشەوە چاڵە نەوتەکانی کەرکوک. پاڵپشتیەکی زۆریان لێ‌کرا لە لایەن ئەمریکاوە، هەروەها شانبەشانی حکومەتی عێراقی شەڕی داعشیان کرد بۆ وەدەرنانیان لە ناوچەکانیان.
لە سێپتامبەری ڕابردو، پاش ئەوەی هێزە هاوپەیمانێکان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا تەوقی موسڵیان کرد، مەسعود بەرزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، وە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بانگەوازی ڕیفراندۆمی کرد بۆ سەربەخۆیی. سەرباری بردنەوەی بەدەنگی زۆرینە، بەڵام کارتەکانی دەستی مردبون.
حکومەتی عێراقی موسڵی گەڕانەوە، لە سای نەک هەر ئەمریکا بەڵکو ئێرانیش. میلیشیا شیعێکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لە شکستی داعشدا.
لە ئۆکتۆبەردا پاش کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی داوای گەڕانەوەی ئەوناوچانەی کردەوە کە کوردەکان لە 2014 دا دەستیان بەسەردا گرتبو. کوردەکان زۆر بە خێرایی شکستیان هێنا، ئەوەش وا مەزەندە دەکرێت سەودایەک بوبێت لەگەڵ ئێران لە ڕێی دژەکانی بەرزانی لە ناو PUK.
پاش گۆڕانکارێکانی سوریا و کشانەوەی هێزەکانی بەشار ئەسەد لە ڕۆژئاوا لە 2011 کە شەڕی لە پێناوی مانەوەدا دەکرد لەدەستەڵات، زۆر بەخێرایی هێزەکانی YPG (یەکێتی پاراستنی گەل) بەڕێوەبەرایەتی ئەو ناوچانەیان گرتە دەست. ئەم ڕێکخراوەیە پەیوەندییەکی پتەویان هەیە بە PKK وە (پارتی کرێکارانی کوردستان) کە لەشەڕێکی درێژ خایەندایە لەگەڵ وڵاتی تورکیادا.
بەهەمان شێوەی عێراق، واشنتن هاوپەیمانییەکی سازکرد لە گەڵ YPG . هێزەکانی سوریایی دیموکرات کە کوردەکان ڕابەرایەتی دەکەن، بە پشتیوانی 2000 سەربازی ئەمریکاوە، ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لە شکستی داعش و وەدرنانی لە ڕەقەی پایتەختی. لە ئێستاشدا %٢٥ی خاکی سوریایان لە ژێر دەستدایە.
کێشەی ئەمریکا ئەوەیە، تێکشکانی داعش بە قازانجی ئێران دەزانێت کە یارمەتیدەری ئەسەد و عەبادییە. هەفتەی ڕابردوو واشنتن بڕیاری مانەوەی هێزەکانی دا لە سوریا. پاساوی مانەوەشی مەشق پێکردنی 30 هەزار سەربازی بەرگریکارە بە درێژایی سنوورەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لەڕاستیدا نانی ئەم هەنگاوە بەڕووی ئێراندایە، چونکە دۆناڵد ترامپ بڕوای بە ڕووبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ هەیە لەگەڵ ئێران‌دا. سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەکو یاری شەترەنج وایە، ڕەهەندی جۆراو جۆری هەیە، ئەمەشیان بەباری دوژمنایەتی تورکیادا کەوتەوە. حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەند ساڵی ڕابردودا شەڕی گەرمتر کردووە لەگەڵ PKK، ئامادە نەبوو دوژمنەکانی خۆی لە بارێکی بەهێزدا ببینێ.
فاکتەرێکی تری هاوکێشەکە ڕوسیایە، کە لە 2016 ڕاستەوخۆ بە قازانجی بەشار ئەسەد دەخاڵەتی لە شەڕی ناوخۆ کرد لە سوریا. ڕوسیاش بە هەمان شێوە پشتیوانی لە YPG کرد، بەڵام پاش ئەو دانیشتنەی هەفتەی ڕابردووی ڕوسیا و تورکیا لە مۆسکۆ، هێزەکانی پۆلیسی ڕوسیا لە عەفرین کشانەوە.
لەڕاستیدا ئەوکارەی ڕوسیا هەڵکردنی گڵۆپی سەوزبوو بۆ هێزەکانی تورکیا‌و ئەوانیش دەستیان بە هێرشەکانیان کرد.
ئەمریکا لە کاتێکدا دۆستە کوردەکانی لە عێراقدا شەرمەزارکرد، ئایا هەمان کار ناکاتەوە لە سوریا؟
بەهەرحاڵ، وەڵامی پرسیارەکە هەرچییەک بێت، ئەوەی هەیە خەڵکی کورد ئازار دەچێژێت. با هیواداربین ڕابەرایەتی سیاسی کورد وانەیەک وەرگرن و دڵنیابن هیچ دەستکەوتێک وەدەست ناهێنن، لە هێزە دڕندە ئیمپریالیستێکانی وەکوو ترامپ و پۆتین.
و: گۆران عەبدوڵڵا
———————————
سەرچاوە:
کرێکارانی سۆشیالیست
https://socialistworker.co.uk/art/46002/Imperialism+wont+end+Kurdish+agony
كوفراندنی ده‌روون و ڵیڵبونه‌كانی خه‌تی (بوونێك) … شاخه‌وان ئه‌حمه‌د
چاوه‌كانم له بنی بیرن، هیچ نابینن
له‌دوای دابارینی نه‌هامه‌تی به ده‌سته‌كانی چاره‌نووس
چیتر به پلیكانه‌كانی ژیان سه‌رناكه‌وم
“ئه‌و په‌ڕی درۆیه بڵێم ژیان ساده‌یه”
له گه‌نجێتیدا ده‌روونێك به ئازاره‌وه ئاڵوده ده‌بێت
ئاوێنه‌كانی بیر وه‌ك شانۆیێكی تراژیدی ده‌گریێن
ده‌روون له‌پوچی و كفر بترازێ شتێكی‌تر ناڵێت ..
ناخێك
وه‌ك ئه‌نفال له‌بیركراوه
وه‌ك كۆڕه‌وی خۆ خۆره‌كان له‌یادكراوه
وه‌ك گشت ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئێره
ده‌روون له جه‌سته‌دا ئارامی فڕێ ده‌دا
كوفرێكی بێكه‌ڵك ده‌په‌ڕێنێ.
ده‌روونێك وه‌هایه هاوڕێ
هیچ شتێك له ته‌نیشتی پێناكه‌نێت
به‌ڵكوو ته‌نها له دوایه‌وه پێی پێده‌كه‌نن
ده‌روون له‌و درۆیانه بیزاربووه كه باس له خۆشه‌ویستی ژیان ده‌كه‌ن
له شۆڕشگێره‌كان بێزاره
به ڕقه له نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی مه‌مله‌كه‌تم
له هه‌رچی كچی شاره تووڕه‌یه
له گشت دكتۆره ده‌رونیه‌كان په‌سته
ده‌روونێك
شێتی خۆشده‌وێن
له‌گه‌ڵ مه‌ستان پێده‌كه‌نێ
له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنان به به‌زه‌ییه
له‌گه‌ڵ سوزانیان دۆسته
به قوماركردن سه‌بری دێت
سلێمان ئاسا، له‌گه‌ڵ ته‌یر و تاران قسه ده‌كا
ده‌رووێك ده‌ڵێ: ئه‌ی رۆح به بێ ئه‌نجامییه‌كانی پێشتر ڕابێوه
له خه‌ونه‌كانتدا په‌له‌كردن كه‌ڵكی نیه
به په‌له‌كردنت خونچه‌ێكی تازه نابینیه‌وه
دڵنیابه، هه‌راسانبونه‌كانی ئێره ناتبه‌ن بۆ به‌هه‌شت
تازه پێویستت به ئۆقره‌گرتن هه‌یه
كه پیربووی گیایێكی وشكت له‌پێیه
ئه‌ی ده‌روون با مووژده بیت، پیری ته‌مه‌نێكی هێواشتره له گه‌نجی
كووفرێك سه‌ته‌كانی سه‌ركه‌وتنت ده‌هاڕێت
شه‌ویێك دوای مردنی گه‌لگامێش ته‌عزیه بار نییه
شین بۆ حه‌سه‌ن وحوسێن ناگێڕت
له گه‌ڵ زه‌ویدا یاری ناكات
ده‌روونێك، له خه‌یاڵی نه‌بوونی خۆی بێ په‌ل له‌سه‌ر زگ، وه‌ك كیسه‌ڵه
چه‌قۆ و تیری ئه‌و جه‌هالاتیه، سۆزانی ده‌كه‌ن.
ئه‌ی رۆح
له‌وه غه‌مگینتر، توڕه‌یی و هه‌راسانبوونه
له‌وه زیاتر مه‌كه‌وه جه‌نگی بردنه‌وه و دۆڕان
ئه‌ی رۆح
له چه‌قی بردنه‌وه دا،وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی كه‌وتنی یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر غه‌مگینت ده‌كات
با ئاسمانیش وه‌ك من پێت بڵێته‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆڕاندا، له كۆتایی ژیانتدای
پیربوون بۆ ده‌روونێكی ئه‌وها ، ئاسایبونه‌وه‌ترین مردنه .
شاخه‌وان ئه‌حمه‌د
شەڕەکی گران … جەلال بەرزنجی
شەڕی بەر دەرگا گرانە
بۆچوونە مەیدانی ئەو شەڕە
هێنانە خوارەوەی ئەو هەموو
هەواڵە ناخۆشەی ناو هەوا
دەبێت
ورەی* سپارتیان
کورسیەکی بەتاڵ بۆ *مەندێلا
بەرابەری لە مەیدانی شەڕ
لە‌و لاتر
کەمێک مەردایەتی، سیاسیەکان
وڵاتە زلهێزەکان
کە ئێستا، لە جاران نادیار ترە
بۆئەوە چیتر
ئەوەی دێت
کورد بەکار نەهێنێت
بیخاتە ژێر پۆستاڵ و بڕوات
هەبن
٢٠١٨
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* * سپارتا؛ لە یۆنان، لە نێوان سەدەی ٤- ٦ی پێش زاین. بە ئازایەتی ناوبانگیان دەرکردبوو. هەر جەنگاوەرێک، بارتەقای چەندان بووین
نەنسل مەندیلا؛ پێویست بە پێناسە ناکات! دوای ٢٩ ساڵ زیندانی کردنی لە لایەن ئەپارتایت ، پێی دەلێن ” تۆ ئێستا ئازادی دەتوانیت بڕۆیت” ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت” ئێوە ئەو هێزەتان نیە ئازادی بە من بدەن
بیركردنەوە لە مەستی … کارا فاتیح
بۆ هاوڕێم: ڕێباز مەحموود
بەپێچەوانەی دیدی تەقلیدی و دینییەوە، مەستبوون جۆرێك نییە لە بێئاگایی بەڵكوو جۆرێكە لە بەئاگابوون، بەڵام بەئاگابوون بەرانبەر بەشە تاریك و عاسییەكانی جەستە و ڕۆح، ڕووناككردنەوەی پانتاییی تر كە لە ساتی نامەستیدا بەو شێوەیە ڕۆشن نیین. مەستبوون بەئاگابوونە بە دیوی ناوەوەی جەستە و ڕۆح نەك جیهانی دەرەوە، بەڵام ئەو بەئاگابوونەوەیە تیشكدانەوەی بۆ سەر جیهانی دەرەوە دەبێت و ڕیتم و ڕۆتینی تێك دەدات، یان دەبێتە مەترسی بۆی.
كاتێك دین مەی حەرام دەكات، یان سیستم یاسا و ڕێسای مەرجی تەمەن و كات و شوێن و…هتد، ـی بۆ دادەنێت، پاساوگەلی وەك زیانی بۆ تەندروستیی بەكارهێنەر و باری ئاساییی خەڵكی تر و…هتد دەهێننەوە، بەڵام ڕاستییەكەی ئەوەیە بەم حەرامكردنە شەریعەت و یاسا دەیانەوێت، مرۆڤ لە مەستی و جیهانی مەستان و لەوێیشەوە لە‌و هۆشیارییە تایبەتە داببڕن كە لە ساتی ئاسایی‌دا زەحمەتە هەیبێت، هۆشیارییەك گومان و پرسیاری ترسناك بەرەو ڕووی بیركردنەوەی ئاسایی دەكاتەوە، دەنا دەزانن خواردن و خواردنەوە زۆرن كە وەك مەی و بگرە زۆرتریش بۆ تەندروستی مەترسیدارن و زۆربەی تاوان و دەستدرێژیی مرۆڤ بۆ سەر ئەوانی تریش لە دۆخی نامەستیدا دەكرێن.
مەستبوون چالاككردنەوەی نەست و هێنانە پێشەوەیەتی، نەستیش لەگەڵ سیستم و جیهان و بیركردنەوەی باودا ڕێك نییە، چەپاندن و بیركردنەوەی داخراو و حەرامەكانی دین و یاسا دیار و نادیارەكانی سیستم، نەستیان كردوە بە شوێنی شاردنەوە و ناشتنی ئەو ئایدیا و بیركردنەوە و ئارەزوو و غەریزانەی لە ناو ئەو جیهان و سیستمەدا قبوڵكراو یان ئاسایی نیین و لە باشترین حاڵەتدا ئاراییشتكردن و یاسا و نەرمكردنەوە و خۆگۆڕینیان پێویستە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی بێ زیان جارجار بێنە دەر.
كە مەستبوون ئەم ڕووبەرە چالاك دەكات و ڕۆشناییی دەخاتە سەر، ئەم ڕووبەرە هێندە بەرتەسك نییە، تا تەنها بە وڕێنە، جنێو، پیسوچەپەڵی، شەڕ و خۆئازاردان و زیان لە خەڵك و خۆ، گوزارشتی لێ بكرێت، بەڵكوو تەنها عەقڵی دینی و سیستم ئەم جۆرە شوناسە بە مەستی و چالاككردنەوەی ڕووبەری نەست دەبەخشێت، هەر خۆیشی ڕەواج و ئیعتبار بۆ ئەم جۆرە مەستییە دادەنێن، بۆ ئەوەی ڕەهەندی قووڵی ئەو ئاگایییە ترسناكەی لە مەستییدا هەیە و دەبێتە لانكی پرسیار و گومان بۆ سەر سیستم و دین بێ بەها بكات و بە تەواوی كاڵی بكاتەوە و لە مەستی بیكاتە دەر.
مەستی جۆرێكە لە هۆشیاربوونەوە بەرانبەر ئەو ملكەچییەی مرۆڤی كردوەتە كۆیلەی هێزی بان‌سروشتی و كەلتووری بازاڕ، كە لە سایەیدا ژیانی بوەتە چەند فۆڕم و هیوایەت و خەونێكی سادە و تەنها بۆ بەدەستهێنانی كۆمەڵێك پێداویستی و ئاییندەی ساکار یان پاداشتی ئەو دونیا بژی، كە هەر خودی سەرمایەداری كردوونیەتە پێداویستی و ژیانی مرۆڤیان لە ناو ئەم بازاڕەدا ون كردوە و لە ڕەهەندی گەردوونیی داماڵیوە، مرۆڤی ئێستا كەمتر لە‌و سەرەداو و ڕایەڵانە دەگرێت، كە بەرەو ڕەهەندە ڕازئامێز و نهێنی و نادیار و قووڵەكانی ناخی خۆی دەیانبات، بەڵام مەستی دەتوانێت و دەشێت ئەم كارە بكات، بۆ ئەوەیش نەیكات، بازاڕ و سەرمایە، مەی و مەیخانەكان سەرتاپا لە ڕەهەندێكی مادی و سەرمایەگوزاری هەڵدەكێشن و پێشبڕكێی نرخ و خزمەتگوزاری دەخەنە سەر جۆرەكانی مەیی و مەیخانەكان و كوالیتییان، دیدی تەقلیدی و دینییش مەی دەكەنە سەرچاوەی ئاشووب و زیان و مەیخانەكانە دەكەنە مەڵبەندی بڵابوونەوەی تاوان و ناپاكی، هەر ئەم دوو جۆرە ڕێگری و حەرامكردنەیشە مەی و مەیخانەكان شیرین دەكەن تا لە ڕەهەندی مەستیی حەقیقی دایبماڵن، مەیخواردنەوە وەك جۆرێك لە تاقیكردنەوەی حەرام یان بێگوێیی دینی سەیر بكرێت، یان وەك جۆرێك لە نماییشی ژیانی تایبەت سەرنج بدرێت و مەستی بكرێتە خۆنماییشكردن و ڕۆتین و كاتبەسەربردن و پێویستیی پڕكردنەوەی هەندێ بۆنە و دانیشتن و تێكەڵكردنی بە ڕابواردن و فەوزا و ڕشانەوە و كردنی بە بابەتێك بۆ باسكردن و خۆهەڵكێشان و مۆدێل و چاولێكەری، بەمەیش بەتەواوی مەستی لە ڕەهەندی ئاگاییی قووڵ بە جیهانی پەنهانی ڕۆح و جەستە بەتاڵ دەكرێتەوە، مەستی دەكرێتە حاڵەتێك بۆ خۆنماییشكردن و ئەوەی لێی دەمێنێتەوە تەنها پاشەرۆ و پیسی بێت، ئەمڕۆ سیستم تەنها ئەو شتە بە دیوی پەنهان و نائاشكرای مرۆڤ دەزانێت كە سایكۆلۆژیای باو و تەقلیدی ناو لێ دەنێت نەست و تەنها لەوەدا سادە و كورتی دەكاتەوە كە دەبێتە پاڵنەری كاری خراپ و دزێو و دۆزینەوەی هۆكاری هەندێك یان زۆربەی یان هەموو ڕەفتارەكانی مرۆڤ.
ئاشكرایە ڕەخنەگرتن لە سیستم و هەوڵی لەقاندن و خستنی پایەكان، تەنها بە خۆپیشاندن و هێرش و بەركەوتنی فیزیكی ناكرێت، بەڵكوو سەرەتا كرانەوەی سنوری بیركردنەوە و ئەندێشە و خەیاڵ ڕۆڵ دەگێڕن، مەستییش دەلاقە و ئاسۆیەكە بۆ ئەو كردنەوەیە و شكاندنی بەربەستەكانی بەردەم بیركردنەوە، شكاندنی بەربەستێك كە لای سارتەر بە بیركردنەوە لە ئازادیی وجوودیی مرۆڤ بەرجەستە بوە و لای بیریاران و فیلۆسووفانی تر بە چەشنی تر.
ئەوەی دین حەرامی دەكات، بە بیانووی زیانی بۆ تەقوا و خواپەرستی و ئاشووبنانەوە لە نێو موسوڵماناندا… هتد، هەر خودی ئەم حەرامكردنە مەی لە قوڵاییی بیركردنەوەی موسوڵماندا شیرین دەكات و بەوەی جارێك بە تاقیكردنەوە حەرام و جارێك بە نەشئەی دووبارە گەڕانەوەی بۆ بەر قاپی خودا و وازهێنان لە مەیخواردنەوە، دەیەوێت بایەخی مەستی بهێنێتە خوار و تەنها وەك كارێك كە پیسوچەڵی و گێلی و بێئاگایی و زەرەری مادی و دەهێنێت، ئەمەیش وا دەكات مەیخۆر تەنها وەك جۆرێك لە ناگوێڕایەڵی و دەستبردن بۆ حەرامێك مەی تاقی بكاتەوە و هەندێ جار بگاتە ئاستی زیادەڕەوی و بەدمەستی و تاقیكردنەوەی هەموو ئەو پێشبینییانەی دین بۆ حەرامكردنەكە باسی دەكات، بەمەیش دین دەیەوێت بە فیعلی مەستی بكاتە حاڵەتی بێئاگایی مرۆڤ بەرانبەر بە ناوەوە خۆی و دەركەوتنی ئەو ڕووبەرانەی نەست كە ڕووی بێزراو و ناشیرنییان لە دیدی كۆمەڵەوە هەیە.
مەستی نانووسرێتەوە، ئەوانەی مەستی دەنووسنەوە خۆیان مەست نین، یان مەست بوون و ئێستا بەری داون دوای مەستی لە ژێر كاریگەریی ئەو چێژەی لە مەستی وەریان گرتوە، باسی مەستی دەكەن، ئەوان باسی ئەو جیهانە دەكەن كە خۆیان ئەو كات دروستیان كردوە، نەك خودی مەستی خۆی، بۆیە باسكردنی مەستی وەك باسكردنی عەشق و خەم درۆیەكی گەورەیە، شاعیران وەك چۆن بە باسی عەشق دەیانەوێت گرێیەكی غەریزی بشارنەوە و ڕەهەندێكی قووڵ و پرسێكی گەورە و پیرۆز بە زۆروتنەكانیان ببەخشن، بە باسی خەمیش ڕەهەندێكی مرۆیی و كاریگەر و ئیستاتیكیی ساختە دروست دەكەن، بە باسكردنی مەستییش خودی مەستی لەكەدار و بێ بەها دەكەن و دەیكەنە بەهانەی دروستكردنی دۆخێك بۆ بە باكردنی خەیاڵ و حەز و دونیای وەهمییان.
ئەم باسە پێشەكییەكە و درێژەی هەیە…
ڕانانێكی خێرای ڕۆمانی تواوه‌ی عه‌باسی مه‌عروفی … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
هه‌ركاتێك ڕۆمانێك ده‌خوێنمه‌وه كه‌باسی زیندان و فه‌زای زیندان و دۆخی سایكۆلۆژی مرۆڤ له زیندان بكات، یه‌ك ڕاست قسه‌یه‌كی(محمد ماغوت)ی شاعیری سووریم بیردێته‌وه كه له دیمانه‌یه‌كیكدا ده‌ڵێ:( له زیندان هه‌ست كرد شتێك له‌ناخم شكا) ئیدی دوا ئه‌وه‌و تا ده‌شمرم هه‌ست به‌وشكانه ده‌كه‌م، گه‌رچی ناشزانم چی‌بوو شكا. ئه‌مه وه‌ك ده‌ربڕێنێك بۆ كه‌شی زیندان، كه مرۆڤ زۆرجار له بوونه‌وه‌رێكی میهره‌بان، به‌تواناو ئیراده و خۆشه‌ویست و كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌یكاته بوونه‌وه‌رێكی دیكه، كه‌ته‌نها هه‌ناسه ده‌دات و به جه‌سته زیندووه. ده‌نا به ڕوح ده‌مێكه تێكشكاوه. ئه‌گه‌ر له دنیای پێشكه‌وتوودا زیندان نێوه‌ندێك بێت بۆ سه‌ر له‌نوێ ڕاهێنانه‌وه‌ی مرۆڤه تاوانباره‌كان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه و ئاشتكردنه‌وه‌یان له گه‌ڵ ژیان و ده‌وروبه‌ر، ئه‌وا له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا، زیندان شوێنێكه بۆ تێكشكاندنی مرۆڤه‌كان و هه‌لابه‌هه‌لاكردنیان تاڕاده‌ی كوشتن و هه‌موو جۆره ئازارێكی هۆڤیانه.زۆردوور ناڕۆین و به‌عسمان له به‌رچاوه. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌یه ده‌بینین، كه به‌شێك له ڕۆماننووسه عێڕاقی و عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌و ئازارانه‌ی خۆیان له زیندانداكردته ده‌قی ئه‌ده‌بی و به‌زمانی نووسین له‌و ئازارانه دواون. وه‌ك: ڕۆمانی(شه‌ماعیه)ی ڕۆماننووسی عێڕاقی(عه‌بدولستار ناسڕ)وڕۆمانی(قه‌پێلك) ڕۆماننووسی سووری(مسته‌فا خه‌لیفه).
كه هه‌ردووكییان باس له زیندان ده‌كه‌ن. گه‌رچی بڕواشم وایه نووسین چه‌ند قوڵ و كاریگه‌ریش بێت، هێشتا ئه‌سته‌مه جێگه‌ی گوزارشتێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئازاری زیندانیكردنی زیندانیكراوێك، بگرێته‌وه. كه‌له‌كاتی لێَكۆڵینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان و شكاندنی شكۆی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییانه‌ی،ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.كاتێ ڕۆمانی (تواوه)ی عه‌باسی مه‌عروفیش ده‌خوێنینه‌وه، جارێكی تر به‌رهه‌مان چیڕۆكه دڵته‌زێنه‌كانی زیندان و فه‌زای زیندان ده‌كه‌وین. ئه‌و كورته ڕۆمانه، سه‌رگوزشته‌ی مرۆڤێكمان بۆ باس ده‌كات كه ناوی(ناسری ئه‌سفاری)یه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، بێ ساغبوونه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێك له سه‌ری، زیندانیده‌كرێت. له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌سفاری هه‌رچی ئازار‌و تێهه‌ڵدانی زیندان هه‌یه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ر‌وحی و جه‌سته‌یی و هه‌موو شێوه‌كانی ئازاردان ده‌بینێت. تۆمه‌ته‌كان بۆ زیندانیكردنی ئه‌سفاری، بێ شومارن، وه‌لێ به‌ڵگه و ساغبوونه‌وه‌كان بوونیان نییه. ده‌مێك به تۆمه‌تی ئه‌ندام له شانه‌یه‌كی نهێنی، ده‌مێك به نووسه‌ری كتێبه یاساغه‌كان، ده‌مێك به تلیاك و بازرگانیكردن به‌و كاره تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن. وه‌لێ هه‌موو كات ئه‌و بێ تاوانی خۆی له‌و كارانه ده‌رده‌بڕێت.
بۆماوه‌ی سێ ساڵ له‌نێو ئه‌و ئازارانه و ئازاری هاوزیندانییه‌كانی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و، ئه‌و ژیانه‌ی خۆی و كه‌سانی دیكه‌ی نێوان زیندان، به ئیبراهیمی نێو ئاگر ده‌چوێنێت. وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌كان.دواجار لێكۆله‌رداوای لێده‌كات له باره‌ی كه‌سێكه‌وه كه‌هاوڕێی ئه‌و بووه‌و ناوی ئازاده قسه‌ی بۆ بكات. یان ڕوونتر بڵێین ئیعترافی له سه‌ر بكات.
ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژلێكۆڵه‌رو مه‌ئموره‌كان و جه‌لاده‌كانی زیندان ئازاری بده‌ن. تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی هه‌موو جارێك به‌هۆی ئه‌و ئازارانه‌وه ده‌گاته ئاستی مردن. ئه‌سفاری بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و ئازارانه‌ی بێنێت، ڕۆژێك به گاڵته‌وه به مه‌ئمور ده‌ڵێت: كه ئه‌و ئازاد ده‌ناسێت و ئه‌ندامی گرووپێكی نهێنییه و ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشی ئه‌نجام داوه. ڵێكۆڵه‌ر به ئه‌سفاری ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌ویست تۆبۆچی خۆت ئازار ده‌ده‌ی؟ به‌ڵام دواجار ئه‌سفاری پێیان ده‌ڵێت: كه ئه‌و ئه‌وحیكایه‌ته‌ی بۆیه هه‌ڵبه‌ستووه تاكو كۆتایی به ژیانی بێنن. ده‌نا چ كاری به‌و كه‌سه‌وه نییه.به‌ڵام له بڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك له زیندان بمرێت، ئه‌وا بابه یه‌كجاری كۆتایی به ژیانی بێنن.
به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له ئازاردانی. دوای ئه‌وه‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن لێی،له‌وه‌ی كه‌هیچ شتێك بدركێنێت، به‌م جۆره دوای سێ ساڵ پێی ده‌ڵێن: به‌هه‌ڵه تۆمان گرتووه‌و ئه‌وجۆره هه‌ڵانه هه‌رده‌بن. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت دوای ئازادكردنت له زیندان، ئه‌و ڕووداوه بۆ هیچ كه‌سێك باس بكه‌یت. بژه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دابێت. ئه‌سفاری له زیندان ئازاد ده‌بێت، به‌ڵام كام ئه‌سفاری؟ ئه‌وئه‌سفارییه‌ی هه‌رگیز وه‌ك پێش زیندانیكردنه‌كه‌ی نییه‌و خێزانه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: جاران یه‌ك ئه‌سفاری هه‌بوو، ئێستا بووه به‌دوان. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه زیندان چۆن ئه‌و مرۆڤه‌ی گۆڕی و ژیانی وێران‌كرد. ئه‌سفاری دوای ئه‌وه‌ی له زیندان ده‌رده‌چێت، ژیانی خۆی له‌وپه‌ڕی بێ به‌هایی و بێ مانایی ده‌بینێت. ئه‌وهه‌رگیز جارێكی ترنابێته‌وه به‌مرۆڤه‌كه‌ی پێش زیندانیكردنی. بۆیه ده‌ڵێت: (ژیان لای من وه‌ك بینایه‌كی كۆن وایه،كه‌سه‌یری هه‌ر شوێنێكی ده‌كه‌ی خه‌ریكی داڕمانه). یاخود له‌شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: (هه‌ست ده‌كه‌م عه‌لاگه‌یه‌كی پڕله‌خۆڵم و هیچ كه‌ناسێك هه‌ڵمناگرێت).زیندان ئه‌و مرۆڤه ده‌گۆڕێت به بوونه‌وه‌رێك، كه ئیدی ژیان و بوونی له به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
هاوشێوه‌ی پاڵه‌وانی رۆمانی قه‌پێلك. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له زیندان ئازاد ده‌كرێت، هه‌ست ده‌كات ژیان بۆ ئه‌و هیچ مانا‌و به‌هایه‌كی نه‌ماوه. بۆیه جارێكی تر حه‌زده‌كات بچێته‌وه زیندان. كاتێكیش ده‌زانێت ئه‌مه نابێت، ئیدی به‌ته‌نها له خانووێك ده‌ژیت و خۆی داده‌بڕێت له هه‌مووشتێك. له ڕۆمانی تواوه‌شدا، خوێنه‌ر هه‌ست به ماهییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی زیندان له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كان ده‌كات. له‌م جۆره وڵاتانه، زیندان جه‌هه‌نه‌مێكی دیكه‌یه. فابریكایه‌كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌و ڕاهێنانی مرۆڤ له سه‌ر هه‌مووجۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان. تا ئه‌وئاسته مرۆڤ بێ به‌ها ده‌كه‌ن، كه ئیدی هه‌رگیز نابنه‌وه به مرۆڤه ئاساكانی پێش زیندان. كاتێ له خوێنه‌وه‌ی ئه‌و كورته ڕۆمانه بوومه‌وه،هه‌م ئازارم چه‌شت، هه‌میش چێژ. ئه‌و ڕۆمانه له كاتی خوێنه‌وه‌ی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌وهه‌موو دیمه‌نه‌تراژیدیانه‌ی نێو زیندان و ژیانی ئه‌سفاری، ئازار ده‌چێژێت. هاوكات چێژیش له‌خوێنه‌وه‌ی وه‌رده‌گرێت. چونكه ڕۆمانێكی پوخت و كورته‌و به‌زمانێكی كوردییانه‌ی ساده‌و جوان، وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی…
*په‌راوێز_ تواوه/ ڕۆمان نووسینی( عه‌باسی مه‌عرووفی)/ وه‌رگێڕانی(ڤیداقادری)/بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م 2017…
ئەرشیفخانەکانی ئەوان و خەمساردی ئێمە … ئیسماعیل تەنیا
لە کاتێکدا کە ئێمە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا، لە ئەنجامی هەژاری و نەخوێندەواری و قەدر نەزانین و، فشاری زۆری داگیرکەران و نەبوونی کەرەستەی پێویست و لەبار نەبوونی زەمینە، بەشێکی زۆری ئەو مەتریال و ڕوداوانەی کە مێژوو دروست دەکەن، لە دەستمان داون… ئەوە، بێ ئەوەی خۆمان پێیبزانین، بەشێکی زۆریان بە زمانە زیندووەکانی جیهان، تۆمار کراون و، بوونەتە دیکۆمێنتی نێو ئەرشیفخانە دەوڵەمەندەکانیان. لەم ڕۆژانەدا، کە سەیری کتێبخانە بچووکەکەی هاوڕێیەکم لە ئەڵمانیا دەکرد، کەسێک کە تەمەنی خۆی لەم وڵاتەدا بەسەر بردووە، کۆمەڵێک بڵاوکراوەو دیکۆمێنتی نایابی پاراستووە. بە ڕێکەوت، چاوم بە گۆڤارێکی ئەڵمانی کەوت، کە هەموو بابەتەکانی ئەو ژمارەی تایبەت بوون بە ڕوداوەکانی کورد‌و کوردستان. ئەم گۆڤارە ناوی ( پۆگرۆم ) بوو، کە بە مانای ( چەوسانەوە )، دێت.
پۆگرۆم، گۆڤارێکی وەرزیی بووەو ڕێکخراوی بەرگری‌کردن لە نەتەوە هەڕەشە لێکراوەکان، دەریکردووە. ئەو ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستە، لە پێناوی پاراستن و دەستەبەر کردنی مافی نەتەوە هەڕەشە لێکراوەکان، دژی ئیمپریالیزم و ڕەگەزپەرستی، خەبات دەکات. لقی تایبەتییان لە زۆر وڵاتانی جیهاندا، هەیە.
گۆڤارەکەیان، هەر ژمارەیەکی تایبەت دەکەن بە دەورکردنەوەو تۆمار کردنی مێژووی یەکێک لە‌و نەتەوە هەڕەشە لێکراوانە. ژمارە (٢٩ و ٣٠)، ساڵی پێنجەم، کە لەیەک بەرگی قەبارە فۆلسکاب، بە (٧٤) لاپەڕە، بە زمانی ئەڵمانی، لە ساڵی ١٩٧٤ دا، دەرچووە. هەمووی تایبەتە بە مێژووی کورد‌و، ڕوداوەکانی هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لەنێوان حکومەتی عێراق و شۆڕشی کوردستان لە ئازاری ساڵی ١٩٧٤دا.
کۆمەڵێک ڕوداوی ئەوەندە ورد‌و سەرنج ڕاکێشی تێدا تۆمار کراوە، کە دەیخوێنیتەوە، وا هەست دەکەیت خەڵکێکی سادەی لادێنشین، بە زمانە سادەکەی، ئەو ڕوداوانەی بۆ گێڕاویتەوە. وا لێرەدا، زۆر بە کورتی، باسی هەندێک لە‌و لاپەڕانە دەکەم؛
– لاپەڕە ١٣: گرنگترین ڕوداوەکانی مێزووی کوردی، بە شێوەیەکی گشتگیریی کورت و پوخت لەنێوان ساڵەکانی (١٨٣٤-١٩٧٠)دا، تۆمار کردووە.
– لاپەڕە ١٤-٢٢: ڕاپۆرتێکی دوور‌و درێژی لە سەر ڕوداوەکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستاندا، بڵاوکردۆتەوە.
– لاپەڕە ٢٣: ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلول و، وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان، بە فڕۆکە لەلایەن ڕژێم و قەتلوعامکردنی خەڵکی سڤیل لە نێوان ١١/٣/١٩٧٤ تاوەکو ٢٧/١١/١٩٧٤.
– لاپەڕە ٢٦: بابەتێک لەسەر چۆنیەتی هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لە ئازاری دا ١٩٧٤.
– لاپەڕە ٣٢-٣٤: لیستێک لە ناوی ئەو گوند‌و شار‌و شارۆچکانەی کوردستان، کە ڕژێمی بەعس لە مایسی ١٩٧٤دا، بۆردومان و وێرانی کردوون… کە ژمارەیان پازدە شارۆچکەو، دووسەدو چوار گوندن. هەر بۆ نموونە ناوی هەندێکیان دەهێنین کە لە ڕاپۆرتەکەدا، ناویان هاتووە؛ ( بێستانەی گەورە، بێستانەی گچکە، چەمرگە، بایزئاغا، جەلی، گۆمەشین، کەردز، سەر بە پارێزگای هەولێر. ماخۆبزنان، زەندۆڵان، سینەمۆکان، کۆمتان، سەر بە قەڵادزە. هەڵەدن، قەمچووغە، شەدەڵە، چوخماخ، مالومە، سەر بە پارێزگای سلێمانی. خاڵۆبازییان، قادرکەرەم، ڕێدار، باپیلان، سەر بە پارێزگای کەرکوک. زۆربەی گوندە وێرانکراوەکانیش، وێنەی تایبەتییان لەگەڵدا، بڵاوکراوەتەوە.
– لاپەڕە ٥٢-٥٥: بابەتێکی بە ناوونیشانی؛ (کوردەکان و شەڕێکی نوێ)، تێدا بڵاوکراوەتەوە، کە مەبەست لێی شۆڕشی ساڵی (١٩٧٤)ە.
– کۆمەڵێک وێنەی؛ ( پۆلە پێشمەرگە، قوتابخانەو خوێندن لە ژێر سایەی شۆڕشدا، مستەفا بارزانی، بریندارەکان لە نەخۆشخانەکاندا، ژیانی لادێنشینەکان، وێنەی ئەو جانتا پڕ لە تەقەمەنییەی کە ڕۆژی٢٩/٩/١٩٧٢، کۆمەڵێک سیخوڕ لەبەرگی پیاوانی ئایینی‌دا، ویستیان بارزانی لەبەین بەرن، گوندی سوتاو، پیاوێکی پیری ڕیش چەرموو لەسەر تەرمی نۆ لە خانەوادەکەی، چاپخانەی شۆڕش،……تاد)، تێدا بڵاوکردۆتەوە.
– لە لاپەڕە (٥٣)، لە هەواڵێکدا هاتووە؛ ڕۆژی ٣٠/٤/١٩٧٤، پێنج قوتابی کورد، لە زانکۆی بەغدا، بە تۆمەتی پەیوەندی بوون بە شۆڕشی کوردەوە، دەگیرێن و لە سێدارە دەدرێن، کە یەکێک لەوانە کچێک بوو بە ناوی (لەیلا قاسم). هەر لە‌و لاپەڕەدا، لە هەواڵێکی دی‌دا هاتووە؛ ڕۆژی ١٤/٤/١٩٧٤، یازدە پێشمەرگە لەناو هەولێردا دەگیرێن و ڕەوانەی شاری بەغدا، دەکرێن…ئەوانە؛ بەدەم گوتنەوەی” بژی کوردستان، بژی بارزانی” ، چوونەتە ژێر پەتی سێدارەو، لە سێدارە، دراون.
بە کورتی؛ ئەگەر ئێمە شتێکمان لەباردا هەبێت و خەمساردی لێنەکەین، کەمێک خۆمان ماندوو بکەین، ئەوا؛ کۆمەڵێک دیکۆمێنت و بەڵگەو مەتریالی تایبەت بە مێژووی تۆمارکراوی خۆمان لەنێو ئەرشیفخانەو کتێبخانە گەورەو دەوڵەمەندەکانی ئەوروپادا، دەدۆزینەوەو بۆ سەرلەنوێ نووسینەوەی مێژووی خۆمان، سوودێکی زۆریان لێدەبینین. کۆمەڵێک دیکۆمێنت و مەتریالی تۆز لێنیشتوو لەسەر ڕەفەکان، چاوەڕوانی ڕووناک‌بیری زمانزانی ماندونەناس، دەکەن، تاوەکو تۆزی چەندین ساڵەیان لەسەر بتەکێنن و، بە ساحێبیان، بکەنەوە…
ئیسماعیل تەنیا – هانۆڤەر
بۆچی شه‌ره‌كه‌ی عه‌فرین زۆر جیاوازه ؟ … عیماد عه‌لی
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه تا ئه‌مرۆ عه‌فرین به‌ره‌نگاری ئه‌م هێزه زه‌به‌لاحه‌ی ناتۆ بۆته‌وه، كه ئه‌ردۆغان به خۆی و وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند هێزی به كرێگیراوی هه‌یه راسته‌وخۆ هاتۆته سه‌رخه‌ت و شه‌ره‌كه ده‌بات به‌رێوه، كه‌چی پێشترئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا بێ به‌ره‌نگاری عه‌فرین و كوردستانی رۆژئاوا داگیر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین تا ئه‌مرۆ هیچی نه‌كردووه و وه‌ك ده‌ڵێن مانگه شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره. ئه‌مه‌ش شكستێكی گه‌وره‌یه و، هه‌ر ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا له ئه‌مرۆوه ده‌بێت بڵێین سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه و سه‌ره‌تای شكاندنی شكۆ و بوغرایی بیر و هێزی ئه‌ردۆغانه له ناوچه‌كه‌ش به‌گشتی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شاره‌كه‌ش داگیر بكات. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ شكسته‌كه‌ی وا فه‌رزی كرد كه ئه‌ردۆگان بڵێت له شاره‌كه نامێننه‌وه، وه‌ك خاڵێكی گه‌رانه‌وه بۆ شكستی گه‌وره‌ی چاوه‌روانكراو.
عه‌فرین وه‌ك شارێكی هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان، هیچ جیاوازیه‌كی له‌وانیتر نیه و، ئه‌گه‌ر به‌روارد بكرێت به زۆرێكی تریش، ته‌نها ئه‌گه‌ر له ئاست گرنگێتی ستراتیجی جوگرافی له قه‌راغی ده‌ریا وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك نزیك بێت به‌ڵام به‌قه‌د زۆریك له شاره‌كانی تر له رووی جیۆپۆله‌تیك و ئابووریه‌وه زۆر گرنگتر نیه. گرنگی له‌راده‌به‌ده‌ری عه‌فرین و ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌وه‌دایه كه له‌م شه‌ره‌دا بێ سێ ودوو توركیا راسته‌وخۆ و به ئاشكرا و له‌سه‌ر زمانی سه‌رجه‌م به‌رپرسانیه‌وه به ئه‌ردوغانیشه‌وه و به شێوه‌یه‌كی زۆر درندانه شه‌ری توركیا كوردیان له‌م ناوچه‌یه راگه‌یاند و ئێستا ته‌نیا شه‌ری به‌كرێگیراوانی توركیا و كورد نیه وه‌ك پێشتر، به‌ڵكو هه‌ژمون و هه‌یبه‌ت و سه‌روه‌ری توركیا به‌م شه‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه . ئه‌گه‌ر تا دوێنی توركیا له رێگه‌ی داعش و داروده‌سته‌كه‌یه‌وه له زۆر شوێندا شه‌ری كوردی ده‌كرد، ئه‌مرۆ به خۆی و تۆپ و تانك و فرۆكه‌كانیه‌وه له شه‌ری راسته‌وخۆی شه‌رڤانانێكدایه كه ته‌نها چه‌كی سوك و ناوه‌ندی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ته‌نانه‌ت هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی وه‌ك روسیا و ئه‌مریكا بونیان له‌ناوچه‌كه‌دا نیه بۆ وره‌به‌رزكردنه‌وه و، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت روسیا زه‌مینه سازیشی بۆپێشره‌ویه‌كانی توركیا كرد و هێزه ره‌مزیه‌كانی له‌و ناوچه‌یه كشانده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڵكردنی گلۆپی ده‌ستپێكردنی شه‌ره‌كه بۆ ئه‌ردۆگان ده‌ژمێردرێت و، ته‌نانه‌ت ئه‌ردوگان رێكه‌وتنی خۆی و پۆتینی له‌م باره‌وه راگه‌یاند.
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی كورد له كۆبانی بۆ كورد به گشتی وكوردستانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی گرنگی و رۆلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له زیاتر ناساندنی كورد وه‌ك هێزی به‌ره‌نگاری تیرۆر به جیهان و له‌بری ئه‌وان دژ به تیرۆر وه‌ستایه‌وه، ئه‌مرۆ شه‌ری عه‌فرین نه‌ك له‌ناوبردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان به‌ڵكو شكستی تیروریزمی ده‌وڵه‌تی ده‌رده‌خات و كورد ده‌گه‌یه‌نێته قۆناغێكی تره‌وه كه جێگه‌ی له هاوكێشه جیهانیه‌كان جێگیرتر ده‌بێته‌وه و له به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری تازه‌ی پاش شه‌ری عه‌فرین هیچ هێزێك ناتوانێت بیسرێته‌وه، له‌وهۆكارانه‌ش:
*كورد به خۆی بێ پشت به‌ستن به زلهێزه‌كان شه‌ری گه‌وره‌ترین هێزی ناتۆ ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا و توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانی به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ناتۆ شه‌ر ده‌كه‌ن، كه‌چی ناتوانن پێشكه‌وتنه‌كانیان ئیدامه پێبده‌ن و له زۆر ناوچه توشی شكستی گه‌وره بوون .
*توركیا راستوخۆ به‌شداری شه‌ره‌كه ده‌كات و به شه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ناوزه‌دی ده‌كات، له ئه‌گه‌ری شكستخواردنی هه‌یبه‌ت و شانوشه‌وكه‌تی ئه‌ردوگان و وڵاته‌كه‌ی له ئه‌رز ده‌دات شكۆیان ده‌شكێت و ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه خاڵی وه‌رچه‌رخان ده‌بێت.
*توركیا ناتوانێت جاریكی تر خۆی له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بدات و له به‌رپرسیارێتی خۆی بدزێته‌وه كه پێشتر ده‌یوت ته‌نها شه‌ری رێكخراوه تیرۆریسته‌كان ده‌كات و بۆ هه‌مو لایه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت كه تاكه ئه‌وله‌ویات و مه‌به‌ستی توركیا له سیاسه‌ته‌كانی دژایه‌تی و شكستپێهێنانی كورده له ناوچه‌كه‌دا.
*به سه‌ركه‌وتنی شه‌رڤانان و كورد له‌م شاره‌دا ئاهێك به‌به‌ر كوردانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌دا دێته‌وه، كه گیرۆده‌ی ده‌ستی هه‌ڵه و په‌ڵه و شكستی سه‌ركردایه‌تی كوردن له باشوور و برین و شكۆ شكاوی كورد و به تایبه‌تی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك تا راده‌یه‌ك سارێژ ده‌بێته‌وه.
* شه‌رڤانان ته‌نانه‌ت به‌م شه‌ره سێ چوار رۆژه‌یه‌ان تاوه‌كو ئه‌مرۆ نه‌ك زیاتریش بكێشێت، تا ئێستا ده‌رسێكیان به سه‌ركردایه‌تی كورد داوه كه یه‌كگرتویی و یه‌كێتی شه‌رتی سه‌ركه‌وتنه و هێزی گه‌ل له یه‌كێتیدایه له‌به‌رامبه‌ر دوژمن و ئێستا ئه‌وه خاوه‌ن ئیراده و حه‌ق و باوه‌ر به ماف و پرس و حه‌قیقه‌تی ره‌وایی پرسه‌كه‌مانه و به باوه‌ربه‌خۆبوون و به چه‌خت كردن له سه‌ر داوای كورد به‌خۆی سه‌رده‌كه‌وێت نه‌ك پشت به‌ستن به هێزی ده‌ره‌كی.
* ئه‌م شه‌ره‌ی عه‌فرین به تایبه‌تی ده‌بێته ده‌رسێكی زۆر گه‌وره و گرنگ بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد، كه یه‌ك ره‌نگی و یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ده‌ستی مه‌رجی سه‌ركه‌وتنه نه‌ك ململانێی حزبی و شه‌خسی ودوو به‌ره‌كی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی و شه‌خسی سه‌ركرده له‌سه‌ر حسابی به‌ده‌ستهێنانی ماف و به‌دیهێنانی پرسه گه‌وره‌كان گه‌لی كوردستان.
*به‌رگری و به‌ره‌نگاری كورد له عه‌فرین دوا هه‌لی مانه‌وه‌ی باڵایی ر‌وحی باوه‌ر به كوردبون و پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێ ده‌به‌خشێته‌وه، كه توانای مانه‌وه و روبه‌روی سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تیه‌كان هه‌بێت و له‌م بارودۆخه زۆر ناسكه‌ی كه له كوردستانی باشوور روویدا و توشی شسكتبوین و بێ هیوایی بالی به‌سه‌ر گه‌لدا كێشا، ئه‌مرۆ به‌م قاره‌مانێتیه‌ی عه‌فرین كیڕڤی وره‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان روو له‌به‌رزی ده‌كات و له هه‌ره‌سی گه‌وره‌تر رزگارمان ده‌بێت.
*به سه‌ركه‌وتنی كورد له عه‌فرین، سه‌ركردایه‌تی كوردستان ده‌رسێكی تر وه‌رده‌گرێت كه بیر‌و عه‌قڵ و توانای سه‌ركردایه‌تی رۆژئاوا ده‌بێته نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و، ئه‌م سه‌ركردانه‌ش ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌مری واقیع كه ده‌بێت چاویان لێ بكه‌ن و پشتیان پێ ببه‌ستن و، هه‌نگاوی یه‌كه‌می ناوه‌ندێتی سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتو به خۆرسكانه رووه و رۆژئاوا خۆی فه‌رز ده‌كات و له نێو میله‌تیشدا عه‌قڵمه‌ندی سه‌ركردایه‌تی رۆژئاوا وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت به‌یه‌كجاری ده‌سه‌لمێنرێت.
بۆیه سه‌ركه‌وتنی كورد له عه‌فرین و ته‌نانه‌ت به‌ره‌نگاری و به‌رگری له‌م شێویه‌ی وا تائێستا چواره‌مین رۆژه به‌سه‌ركه‌وتویی ده‌یبه‌ن به‌رێوه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه‌ئه‌وان له گه‌ڵ حزبه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان جیاوازن و ئه‌وان ده‌توانن به توانای تایبه‌تی خۆیانه‌وه سه‌ری كورد به‌رز راگرن و ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی بیگه‌یه‌ننه دوا مه‌نزڵگه‌ی تایبه‌تی خۆی. بۆیه ئاواته‌كانی كوردی سه‌رجه‌م پارچه‌كان به شه‌ر و ده‌رئه‌نجامی بارودۆخه‌كه‌ی عه‌فرینه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه .
ئایندەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوڕیانی ستەم و سیستەمدا … ..گەشتیار مەحمود
زۆربەی ووڵاتە دواکەوتوەکانی ئێستای جیهان بەهۆی نەبوونی سیستەمێکی مۆدێرن و گونجاو بۆ بەڕێوەبردن ڕۆژدوای ڕۆژ لەمەرگی دەسەڵات نزیک ئەبنەوە و ڕێژەی هەژاری بەرەوهەڵکشان دەچێت و باری ژیان وگوزەرانی هاونیشتیمانیان دژوار‌و سەختردەبێت. چونکە هەرکاتێک گێژاوی پەککەوتنی حوکمڕانیێکی نادروست و نادادپەروەر باڵی بەسەرنیشتیمان کێشا و هاوڵاتی تێیدا ڕوتایەوە، لەئاکام‌دا دواڕۆژی نەوەکانیش سەرگەردانی و دەردەسەری دەبێت. ئەگەر لە هەرشوێنێکی ئەم جیهانەدا دادپەروەری گەشەی نەکرد ئەوا تەواوی مێژووی قوربانیدان و کۆڵنەدانی ئەوگەلە لەژینگەیەکی ناهۆشیاری دا ئەخاتەژێرپرسیارەوە، وەکو خەونی ئەو شۆرشگێرە وایە کە ئاگرلەجەستەی بەربدا وبسوتێ بەوخەیاڵەی تاریکی چاوی کاروانی گەلێکی نابینا لەناوببات!
بێگومان قەدەری هەرێمی کوردستانیش واهەڵکەوتوە کوێرەوەری و ساویلکەی و ناهۆشیاری گشتی خاڵی لاوزی گەلی کوردبێت تابکەوێتە ژێرڕکێفی دەستی چەندگروپێک لەژێر ناوی نەتەوەیی و سێبەری حوکمی خۆماڵی هاوڵاتیانی گیرۆدەی هەموو زوڵم و ستەمێک ببنەوە. هەر لە داڕزانی بەری ئازادی و قوربانیدانی گەلی کوردەوە تادەگاتە ستەمی مووچە هەمووی لێکەوتەی بەرژەوەندی مەرامی گروپێکی خەڵەفاوی بڕیاربەدەستانی کوردبووە. ئەوچینەی هەمیشە لەئاوێنەی شکاوی سیاسەتدا ئامانجیان کاری گۆشدانی گیانی هاونیشتیمانی بووە بەدەرخواردی ژەهری سیاسەتی حیزبی، تەنانەت بەوەش نەوەستاون تا شۆستەی شەقامەکانیش لەڕەنگی ئاڵای حیزبی حیزبێنراوبن! ئەمە نموونەی مێژووی ئەقلیەتی سەرانی حیزبی کوردین کە ویستی داهێنان و نوێگەری لە بەڕێوەبردن و کوالیتی ژیانی (هاوڵاتی، پێشمەرگە،کرێکار،فەرمانبەر،هتد ….)لەئاستێکی نزم وپڕمەترسدار ڕەنگبداتەوە. لەژێر هەیمەنەی دەسەڵاتێکی داڕزاودا هاونیشتیمانی بۆ هەناسەیەکی تری ژیان و دۆخی مەمرەومەژی ناچارکراوی دەست پانکردنەوەو سواڵکەریی بەپیشەکراوبێ، بەجۆرێك لەنیشتیمانێك خەلكی کەڕامەت و شکۆی مرۆڤایەتی هەمیشە تێداشکێندراوبێت!
بەداخەوە، بەهۆی سەرسەختی و بەژەوەندخوازی حیزبی لەماوەی چارەکە سەدەیەک لە حوکمڕانی کوردی هەرچی داهات و خێروبێری ئەم نیشتیمانەیە لەنێوگروپێک بەش بەش کرا و لەکۆشک وتەلارەکان گلدارایەوەو خۆشبژێوی نەوەی نەوەکانیان مسۆگەرکرا. گەلی ڕەشوڕوت و هەژار و نەداریش لەبێ مووچەیی و بێ خزمەتگوزاری و بێ‌کاری هەموو یاسایەکی ویژدانی مرۆڤایەتیان شکاند. تائەوڕادەیەی هاوڵاتی کورد بەبەرچاوی هەموودونیا لەکەناڵەکاندا بانگەوازی فرۆشتنی گورچیلەکەی هیوای دەستکەوتی پارەی پاروەنانێك بۆمناڵەکانی دواچارەسەریبێت، خانەنشینکراو لەپاداشتی ڕەنجوماندوبوونی لەچاوەڕوانی سەرەی مژدانەی چەندتاقەهەزارێکی موچەی بڕدراو کۆتاڕۆژی ژیانی بێت، قوتابی وخوێنکار بۆپێشکەوتنی زانست و فێربوون ڕوخانی خوێندنگایەک گۆرستانی خەونەکانی بێت، مناڵێک لەباوەشی چاودێری تەندروستی چارەنوسی دەستی بڕدراویبێت، باوکێک بۆداوای دەرمانی دەردوئازاری جەستەی باجی چاو دەرهێنانیبێت.
بۆیە بۆکۆتاهاتنی ئەم ستەم و کارەساتە ویژدانهەژێنانەو چیرۆکە جەرگبڕو مەرگەساتانە، بڕیاری ستەمی مووچە و سیستەمی وەزارەتی دارایی هەڵبوەشێتەوە. پێویستە لەهەنگاوی یەکەمدا، خێروبێری ئەم مەملەکەتە لەژێر چنگی گروپی حیزبی بە ناوی وەزارەتی دارای وئابوری هەرێمی کوردستان دەربهێنرێت و لەڕێگای فیزەکارتێک مووچەی مانگانە لەلایەن حکومەتی ناوەندی دابینبکرێت و لەبانکی فیدرالی شارەکان فەرمانبەر بتوانێ بیکاتە دروا. بەمەش ئەرکی وەزارەتی دارای کۆتای پێدێت و هەڵدەوەشێتەوە و دەتوانرێ لەژێرناوی نوێنەرایەتی کورد لەوەزارەتی دارای حکومەتی فیدرال ئۆفیسێک بۆکاروباری هونەری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێگای ئەم وەزارەتە پڕبکرێتەوە. ئەم هەنگاوە لەبەرژەوەندی هەرێمە چونکە تەکانێک دەداتە بەر سیاسەتی حکومەت کەگرنگی بەبوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ وپیشەسازی وگەشتوگوزاری بدات و وەک سەرچاوەی داهات پشتی پێببەستێ و ناوەندی کار بۆهاوڵاتی فەراهم دەبێت و ڕێژەی باج و دەرامەت زیاددەبێت وداهاتی ناوخۆ ئەبوژێتەوە.
لە هەنگاوی دوەمدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیکەری هەلوەشاوەی وەزارەتی دارای بەگشت فەرمانبەرەکانیەوە لەچوارچێوەی وەزارەتێکی نوێ بەناوی وەزارەتی خزمەتگوزاری مرۆیی ڕێکبخاتەوە، داهاتی پشکی کورد بەڕێژەیی لەداهاتی باج و ڕسوماتی ناوخۆ‌و گومرگ و فرۆکەخانەکان و دەروازەسنوریەکان بخرێتە گەنجینەی ئەم وەزارەتە نوێ یە، پلانی ساڵانەی وەزارەتەکە ئەرکی ماددی سەنتەری نەخۆشی ئۆتیزیم و تالاسیما و شێرپەنجە و خانەی بەساڵاچوان و خانەی مناڵەبێسەرپەرشتان و تێچوی ئەو نەخۆشیانەش بگرێتەئەستۆ هەرکاتێك هاونیشتیمانی لەدەرەوەی ووڵات پێویستی بەچارەسەری پزیشکی بێت، لەگەڵ دەستەبەرکردنی کەرەستەی کەمئەندامان وپەکەوتووان و دابینکردن سەرجەم پێداویستی سەنتر و خانەکان .
ئەم هەنگاوە هاوشێوەی زۆرێک لە هەرێمە پێشکەوتوەکانی جیهانە وەک هەرێمەکانی ووڵاتی کەنەدا کە ساڵانە بەشێک لەداهاتی باج ودەرامەتی هەرێمەکەی لەپشکی باج ودەرامەتی حکومەتی ناوەندی فیدرال دەستیدەکەوێت و گلیدەداتەوە لەژێر ناوی (Canada Revenue Agency) واتە بەکاربەریی باج ودەرامەتی کەنەدا بۆخزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمەکەی بەکاریدەهێنێتەوە. دەکرێت لەهەرێمی کوردستانیش هەمان بیرۆکە پەیڕەوبکرێت و ببێتەهۆی گێڕانەوەی ڕێزوشکۆمەندی بۆهاونیشتیمانی تاوەکو هەستی نەتەوەیی و خۆشەویستی خاک و نیشتیمان چەکەرەبکات و هەستی ڕێزگرتن و بەهای مرۆڤبوون بچێتەوە قالبی خۆی. بەدەر لەم هەنگاوە هاوڵاتی لەئەگەری دوچاری نەخۆشیەکی کوشندە ، کەمئەندامی و تەمنداری، ….دا، دەبێ بەدیارمەرگێکی هێواش دواڕۆژەکانی تەمەنی بژمێرێت! لەناخەوەتێکشا و داروخاوبێ چونکە هاوڵاتی لێقەوماو کاتێک کەموکوڕیەکەی لەتوانای چارەسەری خودی خۆی بەدەربوو ئیتر زۆرجار ناچاردەبێ پەناببات بۆ سواڵکەردن و دەستپانکردنەوە ئەمەش ئەوپەڕی بێرێزی و ڕیسوایی یە حکومەت دەرحەق بەهاونیشتیمانی بکات!
ئەو توێژەهەڵپەرستە سیاسیەی، ترس و دڵەراوکێ لەهەناوی گەل بەرپادەکەن بەبیانوی پڕوپاگەندەی پیلانگێری و مەترسی سەرقەوارەی هەرێم و بیانوی دەستی دەستی کردنی کێشەی مووچە وبودجەی هەرێم تەنها ئەرکیان ترسی لەدەستدانی دەستکەوتی پلەو پۆستی چینی دەسەڵاتدارانی هەرێمە. چونکە ئەگەر توێژێکی خەمخۆری گەل لەم مەملەکەتدا بوونی هەبوایە چارەنوسی ئەم گەلە بەم نەهامەتی و مەرگەساتە نەدەگەیشت. هەموو ئاماژەکان دەریدەخەن کە ئەگەر تەواوی کێشەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی بەغدا چارەسەرکرا ئەوا کێشەی قەرزی کۆمپانیانەوتیەکان جارێکی‌تر نێوان هەرێم وبە‌غدا ئالۆزتردەکاتەوەو هیچ چارەسەریێکی ڕیشەیی لە ئامادەباشی دانیە، دوورنیە ئەم قۆناغە مەترسیدارە سەرهەڵبدات و جارێکی تر مووچەوقوتی رەشوڕوت بکەوێتەوە ململانێ ی دادگای فیدارلی عیراقی بەپاساوی قەرزی کۆمپانیانەوتیەکان هاونیشتیمانیان ببنەوە قوربانی. بۆنموونە ئەگەر لایەنێکی خەمخۆر لە ڕۆژی ڕەشی تەنگانەی کورد لەجیاتی بیرۆکەی پاشەکەوتی مووچە، ئەگەر گرفتی قەرزی ملیاردۆلاری کۆمپانیانەوتیەکان بەگوێرەی ڕێژەی کورسی حیزبەکان لە پەڕلەمانی کوردستان بەپڕۆژەیاسایەک قەرزەکان بخرایە ئەستۆی سەرکردە پارەدارەبلیۆنێرەکانی حیزبەکوردیەکان ئەوکات ئەم گەلەشکۆشکاو و ڕەنجەڕۆنەئەبوو. لەداهاتووش نەوەی کورد باجی هەڵەی سیاسی حیزبەکانی نەئەدا و نیشتیمان نەئەکرا بە دۆزەخی خەونەکانی نەوەی نەتەوەی کورد. چونکە لەم هەڵومەرجەنالەبارەدا هیچ داهاتووێکی بەرنامەداڕێژراو نیە تاوەکوکێشەچێنراوەکانی گەلی کورد بنەبڕبکات. کەواتە لەئێستاوە قەدەری داهاتووی نەوەی کورد لەدوڕیانێکی تاریک‌دا بەقەرزێکی سەپێندراو سپێردراون.
1987 کتێبی برینى من
نوێترین کتێبی (داستان بەرزان) ئەو ناونیشانەى سەرەوەیە، کە پێکهاتووە لە چەند نامەیەک، لە میانى ئەم نامانەوە نووسەر بەشێک لە‌و ڕووداو و بەسەرهاتانە دەگێڕێتەوە کە لە منداڵی و هەرزەکارییدا بەسەری هاتوون یان لە نزیکەوە ئاگاداریان بووە، لە بارەى ئەم کتێبەوە داستان دەڵێت: ئەم کتێبە سندوقێکى بچکۆلەیە تێیدا کۆمەڵێک دیمەن و بەسەرهاتى ڕابردووى خۆمم تێدا گێڕاوەتەوە، لەسەرەتادا بڕیار نەبوو ئەم سندوقە بکەمەوە و بیخەمە بەردەستى ئەوانیتر، بەڵام پاشان ئەو بۆچوونەم گۆڕدرا و ئێستا ئەو کتێبەى دەیخوێننەوە بەشێکى ئەو ڕابردووەیە کە من پێم وایە زۆرینەیان لەجۆری ئەو برینانە کە مرۆڤى ئێمە زۆرجار ترس و شەرمى لە باسکردنیان هەیە و خستەڕوویان بەکارێکى نەگونجاو دەزانێت، بەڵام من هەوڵمداوە وەک خۆیان و بەپشتبەستن بە زمانێکى ساکاری شیعریی پیانگێڕمەوە.
نووسەر لە بەشێکى ئەم کتێبەیدا نووسیوویەتى: نەنکم خاوەنی هێمنییەکی جوان و شاعیرانەی سەدەکانی پێشوەوە، کە زۆرکات وای بۆ دەچم ڕەفتاری نەنکم نزیک بێت لە ڕەفتاری (مەحوی) شاعیرەوە، ئەمەشم لە میانی خوێندنەوەی چەندین جارەی دیوانی ئەو شاعیرە و وێناکردنی ئەو لە خانەقاکەیدا کە دواساتەکانی ژیانی تێدا بەسەربردووە، سەرچاوەی گرتووە، نەنکم تەنیا شیعر نانووسێت، ئەگین ماڵەکەی خۆی وەک خانەقایەک دێتە پێشچاو، کە تێیدا لە خەڵوەتدا بێت، ئەوەتا ئامادەنییە تەنیا دوو ڕۆژ لە‌و ماڵە دووربکەوێتەوە، بەردەوام بە ناو باخچە و ژوورەکاندا دێت و دەچێت، نازی گوڵەکان دەکێشێت و پەنجەرەی ژوورەکان دەخاتە سەر عیشوەی هەتاو و بەدەم شنەیەکی فێنکی بەیانییە خەونەکانی شەوێی بۆ چێشتەنگاو دەگێڕێتەوە.
لە بارەى نەنکیشیەوە نووسەر دەڵێت: کاراکتەری نەنک لە ژیانى مندا تەنیا دایکى باوک یاخود دایک نییە و لە دوورەوە ببینم پیردەبێت و دەمرێک، بەڵکو لە تەواوى ژیانى منداڵی هەرزەکاییمدا ئەم کاراکتەرە هەم دایک و هەمیش باوک بووە بۆم، بۆیە ئامادەیی ئەو لە دونیا مندا ئامادەییەکى بەچاو و کاریگەرە و مردنى ئەوانە من پیر دەکات و پاشان دەمکوژێت.
ماوەتەوە دەربارەى داستان بڵێین: ئەم نووسەرە پێشتر چەند کتێبێکى شیعریی چاپ کردووە و هەروەها دەچووى کۆلێژى هونەرەجوانەکانە بەشی شانۆ، خاوەنى چەند کارێکى دەرهێنانە بۆ چەند شانۆنامەیەکى جیهانى، دیارترینیان شانۆیی (بەدەم چاوەڕوانى گۆدۆوە)یە لە نووسینى نووسەری ئێیرلەندى (سامۆئیل بیکێت)ە و ئێستاش مامۆستایە لە پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى سلێمانى/ناحکومى.
تێبینى: ئەم کتێبە ئێستا لە ناوەندى غەزەلنووس دەستدەکەوێت
لەڤارۆڤ، بووە بە توتی ئەردوغان! … ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی
ڕوسیا، لە سەردەمی یەک لە دوای یەکی، دەسەڵاتدارانی سیاسی وڵاتەکەی، لە ژێر دروشمی بریقەداری جیاجیادا، وەک زلهێزێک، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ پرسی کورد هەر مایەی نەهامەتی و ماڵوێرانی بووە!
دەسەڵاتدارانی روسیا، بە ناوی دۆستایەتی و پاڵپشتی لە مافی کەمە نەتەوەکان، یان لە ژێر دروشمی، بڕوا بوون بە ئایدۆلۆژیای “سۆشیالیزم، مارکسیزم و لینینزم” و بونیاتنانی “دیکتاتۆڕیەتی پرولیتاریا”، هەموو کاتێک، فریوی میللەتی کوردیان داوە و لە ژێڕەوەش خەریکی چاڵ هەڵکەندن بوون بۆی.
موسکۆ، بە سەدان جار، شۆڕش و جوڵانەوە کوردییەکانی گورگان خوارد کردوە و توشی شکەستی کردوون، لە مێژوودا، بە سەدان نمونەی لە‌و جۆرە بەدی دەکرێن.
ئەمڕۆ، مێژوو خۆی دوپات دەکاتەوە لە عەفرین. روسیا، ڕۆژێک پێش لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، هەموو هێزەکانی لە نێو ئەو شارەدا کشاندەوە، چرای سەوزی بۆ “ئەردوغان”ی دژە کورد و مرۆڤاییەتی داگیرساند، بۆ ئەوەی بە ئارەزووی دڵی خۆی، لەشکرکێشی ئەنجام بدات، بۆ سەر شاری “عفرین”، کە یەکێکە لە‌و شارانەی، لە سوریا، بۆتە لانەی پەنابەر و ئاوارە بووانی جەنگی شەش ساڵەی سوریا، کە روسیا یەکێکە لە‌و زلهێزانەی، ئۆباڵی هەڵگیرساندنی ئەو جەنگەشی لە ئەستۆدایە، کە تا ئێستا زیاتر لە ٥ میلیۆن خەڵکی سیڤلی بێتاوانی تێددا شەهید بووە و بە میلیۆنان کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون!
لەڤارٶڤ ، وەزیری دەروەی روسیا، ئەردوغان ئاسا، دژ بەو هەڵوێستانەی ئەمریکا دەوەستێت، لە دروست کردن، پڕچەک کردن و مەشق پێکردنی سوپایەکی ٣٠هەزار کەسی لە باکووری سوریا، نیشتجێ کردنی ئەو سوپایە، بە درێژای سنووری نێوان سوریا و تورکیا و عیراق. لە میانی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩/١/٢٠١٨‌دا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێرێ ئار- تی، لە ڤارۆڤ، گوتی” ڕۆڵی ئەمریکا، لە باکووری سوریا، هۆکاری سەڕەکییە لە سەرهەڵدانی کارەسات و ئاڵۆزکردنی کێشەکان لە نێوان “تورکیا و کورد”، دوای ڕاگەیاندنی پلانی واشینگتۆن، بۆ دروست کردنی هێزی سنووری لە باکوور، پێکهاتوو لە کورد”.
لەڤارٶڤ ، بووە بە توتی ئەردوغان، و مافی ئەوەی پێدەبەخشی کە هێزێکی وەک “یەپەگە” بە تیڕۆڕست بزانێت و بوونی هێزێکی لە‌و جۆرە، کە ئەمریکا پشتیوانی لێ دەکات، مەترسی بێت، بۆ سەر تورکیا. لەڤارٶڤ دەڵێت “سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا، لە لێدوانەکان هەڵگەڕایەوە و گوتیان ئەم لێداوانانە بە هەڵە دراوە، بەڵام ئەنقەرە پێی وایە “یەپەگە”، هێزێکی تیرۆڕیستە و هێڕشی سەربازی بۆ سەریان ئەنجام دەدا، هەرچەندە، ئەو ڕووداوانەی کە دێنە پێشی بەشێکن لە سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا”.
لەڤارٶڤ ، هیچ پابەندبوونێکی ئەخلاقی مرۆڤایەتی، لا گرنگ نییە، هیج پرنسیپێکی نییە بەرامبەر پرسی نەتەوەیەکی “٤٠”میلیۆنی وەک کورد لە ناوچەکە! هەروها گوتە و لێداونەکانی ڕاستەوخۆ، هاندان و پاڵپشتیە، بۆ هەڵوێستەکانی تورکیا، بەرامبەر بە کورد، بە تایبەتی بەرامبەر بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ شاری “عەفرین”.
وەزیری دەرەوەی روسیا، تورکیا، دڵنییا دەکات، لەوەی کە ئەمریکا، خەریکی گۆڕانکارییە لە ناوچەکە، لە هەوڵی ئەوەدایە حکومەتێکی ئەلتەرناتیڤ دروست بکات، لە سوریا، لە هەمان کۆنفرانس دەڵێت” لە ڕاستییدا، هێزەکانی ئەمریکا، بەجدی کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئەلتەرناتیڤی حکومەتی سوریا دروست بکەن، لە ناوچەکانی سوریا”.
روسیا، هەوڵدەدا، وەکو زلهێزێکی دنیا، ئامۆژگاری تورکیا بکات، سیاسەتی ئەمریکای بۆ شێ بکاتەوە و پێی بڵێ ئەوەی تۆ لێ دەترسیت ڕووبدا، ئەوا ئەوانیش نیگەرانن و بێگومان ڕوودەدا! لەڤارٶڤ دەڵێت” ئەمریکا هەڵوێستەکانی دژ بە یەکن، دەربارەی سوریا، ئەمە سیمایەکی تایبەتی سیاسەتی نوێی ئەمریکایە، تا دەگات بەو هۆیانەی کە بڕیاری مانەوەیان دەدەن لە سوریا، ئەم جۆرە هەڵوێستانەی ئەمریکا جێگە نیگەرانی روسیایە”.
*بۆ یەکگرتو لە حکومەتدا قوچاندی….؟! … موزەفەرعەبدوڵا
لە ئاکامی قەیرانی ئابوری قوڵ‌و، کۆمەڵی ئاڵوگوری سیاسی و سەربازی لە عێراق و ناوچەکەو ،شکستی حکومەتیە بنکەفراوانەکەی یەکگرتو و هاوپەیمانەکانی و، برینی موچەکانیان و هاوکات نارەزایەتی یەکانی خەڵک لە دژی ئەم دەسەڵاتە تا رادەی بەرزکردنەوەی دروشمی روخانی ،هەموو ئەمانە لە چەند مانگی رابردودا بونە هۆکاری گەورە تا یەکگرتویی ئیسلامی‌یش لەوحکومەتە شکست خوارودوەدا تیبقوچینی.
سەرەنجام لە کوبونەوەی ئەم هەفتەیەی سەرکرادایەتی یان بە زۆرینەی دەنگ بریاری قوچانیان لە حکومەتدا.ئەم بریارەشیان گوایە دوای بی وەڵامی پارتی و یەکیتی هات بە پرۆژە پێشنیاری یەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی . هەر بە دوای ئەم بریاڕەشدا کەوتنە ساتوسەودا لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی حکومەت، لەوانە گۆران و کۆمەڵ ،بەمەبەستی نزیکبونەوەو هاوکاری یەکتر بەرامبەردەسەڵاتی پارتی ویەکیتی.
جا ئەم قوچانەی یەکگرتویی مفتەخورانی گەندەلی و سەرفترەو زەکات بونە روداو‌و هەواڵی گەرمی دەزگاکانی راگەیاندنو، ڕاو سەرنجی بەشیکی بەرچاوی خەڵکی بە تایبەتی چاودیرانی سیاسی .
ئیستا پرسیار ئەوەیە کە بۆچی لەم کۆتایی یانەدا یەکگرتو یان بڵیین ئەهلی مفتەخورانی سەرفترەو زەکات و خیرو سەدەقەو گەندەڵی دەسەلات لەم حکومەتەی بنکەفراوانی شکستخواردوە قوچاندیان؟!!
بەر لەوەی رای خۆمان لەم گوشەیەوە بدەین سەرەتا پیویستە رایەکی کورت لەسەر یەکگرتو بدەین بۆ زیاتر دەرخستنی ناوەرۆکی ئەم جەماعەتە.هۆکارەکانی پشتی قوچاندیان.
یەکگرتوی ئیسلامی کەلەسەرەتای نەوەدەکان خەڵکی کوردستان لەوپەری نەهامەتی و نەداری و بی‌کاری و هەژاری و ئاوارەیی ..هتد دەژیان ،و تازەش دەستوپەنجەیان لەگەڵ دەسەڵاتی میلیشایی و مافیایی پارتی ویەکیتی و هاوپەیمانەکانیان نەرم دەکرد، لەم کاتانەدا ئەمانە خۆیان وەک کۆمەڵەیەکی خیرخوازی ناساند. لە پاڵ خیرو سەدەقە و سواڵ‌و بەکری گیرواویان بۆ دەسەڵاتە ئیسلامی یە خیڵەکی یەکانی ناوچەکە ،بەتایبەتی قەتەرو ئیمارات و سعودیە خۆیان گەورە کرد‌و پاش ماوەیەک وەک حزبیکی سیاسی خۆیان راگەیاند.
بە پارەی ئەو ووڵاتانەو خیرو سەدەقەو سەرفترەو زەکات کۆکردنەوەو، بەناوی هاوکاری خەڵکی هەژارو نەدار، توانیان سەدان و هەزاران کەس بە تایبەتی لە منالان لە مزگەتەکان بۆ خویندنی قورئان و ئامانجە سیاسی یەکانیان کۆ کەنەوەو بیرۆکەی توندوتیژی و تیرۆر بکەنە میشکیانەوە.
پاش باڵاکردنیان بەهۆی ئەم کارانەیانەوە بەشداری هەڵبژاردن‌و دەسەڵاتیان کرد. ئیتر بونە لایەنیکی بەرچاو لەنیوان پارتی و یەکیتی و،کاری یان بو بە دەسەڵڵای سیاسی لەم نیوەدا . بە تایبەتی لەکاتی شەرو ململانیی نیوانیان. بەم کاری دەڵاڵی یەش لەهەردو لا بونە شەریکە دزیان و پارەیەکی زۆریان کۆکردەوە. بەم پارەیەش مشتیک لەمەلائەفەندی یە مفتەخورەکانیان لەدەور ی خویان کوکردەوەو بون بە تیۆریسیەن و بیرمەندانی جیگا نوکتەی رەوتە ئیسلامی تیرۆرریستی یەکانی تر هەتا جیگاگالتەجاری سەلەفی یەکانی برای دینی یان. هەڵبەت جگە لە بەکریگیراویان بۆ دەسەڵاتە کونەپەرستەکانی وەک قەتەر سعودیەو ئیمارات هاوکات بونە زورناژەنی حزبەکەی ئوردوگان و دەوڵەتی تورکیاش.
بەم کاری دەلاڵی سیاسی یانەیان بونە لایەنیکی تارادەیەک قورس لە پارسەنگی دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی وبەردەوامی لە مفتەخواردنی دزی وگەندەڵی و سەرفترەو زەکات و خیرو سەدەقەی ووڵاتان.وە لەهەمو ئەم ساڵانەدا کە خەڵک لەوپەری بی‌کاری و نەداری و هەژاری و بیخانەولانیی وئاوارەیی و دەیان دەردو مەینەتی تردا ژیانی کولەمەرگی یان دەبردەسەرو بەردەوامیش خەلک نارەزایەتی یان لە دژی دەسەلات دەردەبری ، ئەم یەکگرتوە لە دژی دەسەڵات خویان بە بەشیک لە جەماوەری نارزای نەزانیوە بەڵکو هەمیشە ماستاویان بو دەسەڵات کردوە.خۆ ئەگەر هاوکاری یەکانیان کردبی بە خەڵکی هەژار وەک ئاماژەمان پیدا ئەوە بۆ لایەنگرانی خویان بووە یان بە مەرجی لایەنگری خیرو سەدەقەیان بە خەڵکانیک کردوە.
ئێستاش کە دەسەڵات و حکومەتی بنکە فراوانەکەیان توشی بنبەست و شکست‌و قەیرانی قولی ئابوری بونەو لە نیو ئاڵوگوڕو هاوکیشە سیاسی یەکانی ناوچەکەو جیهان ئاسۆیان لیڵ بوەو، هاوکات نارەزایەتی خەڵکیش لە دژیان قولپ دەدا کە لە نارەزایەتی یەکانی مانگی رابردو تا رادەی سوتانی بنەوبارگاکانیان رۆیشت . ئا لەم کاتەدا بریاری قوجانیان داوە لە دەسەڵات.وە بە ئومیدی ئەوەن لەپاڵ نەیارەکانی دەسەڵات کە زیاتر گۆران و کۆمەڵی ئیسلامین خویان مەلاس داوە تا نەکەونە بەر لاوفاوی نارەزایەتی و ڕاپەڕینی خەڵکی بیبەش و ئازادیخوازی کوردستان لە داهاتودا.
بەڵام ئەم تیوقاچانەیان نەک هەر نایانکاتە بەرەی خەڵکی نارازی کوردستانەوە بەڵکو هەر بە چاوی دەلالی سیاسی نیوان دەسەڵات و نەیارەکانیان تەماشایان دەکەن و مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
*ڕۆشنبیرە رەهەندی یەکانی پەراویزی دەسەڵاتی مافیایی خەریکی چین؟!
روداو‌و هەواڵیکی تر لە رۆژەکانی هەفتەی رابردوو، کە ببونە تایتڵی بەشیکی بەرچاوی دەزگاکانی راگەیاندن ،و جیگای قسەوباس وپرسو را گۆرینەوە، بە تایبەتی لە ناوەندە رۆشنبیری یەکان ،هەواڵی دیدار و گفتوگۆی نیوان ئاراس فەتاح و ریبین هەردی بو لەگەڵ سەرانی لایەنە سیاسی یەکانی دەرەوەی دەسەلاتە شکست‌خواردووی یەکیتی وپارتی. لەوانە دیداریان لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی.
هەڵبەت ئەوەش بڵیین کە ئەم دوو زاتە بە شیوازی جۆراوجۆر دەستیان داوە بەم سەردانو دیدارانەو، بە ووتەی خۆیان بە نوینەرایەتی کۆمەڵی رۆشنبری هاودیدی خۆیان. بە ئومیدی ئەوە سەرانی ئەو لایەنانەی دەرەوەی دەسەڵات بە دەسپیشکەری و رینوینی و پیشنیارو پرژەی ئەوان بگەنە ریکەوتنێک .وە هاوپایەیمانی یەکی گەورەو فروانی سیاسی و کۆمەڵایەتی پیکبیین بەرامبەر دەسەڵاتی رەهای پارتی و یەکیتی . پاشان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە مانگەکانی داهاتو بەڵکو بەهۆی ئامۆژگاری یەکانی ئەم زاتانەوە پارتی و یەکیتی لە دەسەڵات دورخرینەوەوپەرلەمان و حکومەتیک دامەزرینن کە لە خزمەت خەڵکدا بی بە قسەی خۆیان.دیارە ئەم ئامانجانەیان ،جگە لە دیدار‌و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ سەرانی ئەو لایەنانە کە رایانگەیاندوە،هاوکات بە شیوازی جۆروجۆری تریش وەک نوسین و بەیان دەکردن و چاوپیکەوتن ..هتد راگەیاندوە.
بۆیە تا ئەو جیگایەی ئەم هەواڵەش بوتە مایەی پرس‌و رای گشتی پیویستە ئیمەش قسەیەکی لەبارەوە بکەین تا روونیکەینەوەو بزانین ئاخۆ ئەمانە ئەم هەوڵوکارانەیان وەک کۆمەڵی رۆشنبیر دەچیتە چوارچیوەی بەرژەوەندی یەکانی زۆرایەتی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان..؟!
یان تەنها بۆ بەرژەوەندی یە تاکە کەسی و لە چوارچیوەی مانەوەو ریگا گرتن لە داروخانی ئەم دەسەڵاتو سیستەمەی کوردایەتی و عەشیرەتی و نیمچە ئیسلامی یە؟!
بەڵام بەر لە وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارەو رونکردنەوەی ،باشترە قسەیەکی کورت لەسەر پێگەی چینایەتی رۆشنبیران بە گشتی و ئەم رۆشنبیرانەی پەراویزی دەسەڵات بکەین
سەرەتا ئەوە بڵییم کە زۆریک لە رابەرانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە مارکسەو تا لینین و ترۆتسکی و گرامیشی و، تا لەم دەورانە رابەریکی وەک مەنسور حیکمەتیش لە گۆشە نیگای جۆراوجۆری فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی چینایەتی یەوە قسەیان لەسەر پێگەو ڕۆڵی رۆشنبران لە بواری فکری و سیاسی و ململانیی جینایەتی کردوە.وە بە گشتی رایان وابوە کە تویژی رۆشنبرانیش لە بەشی جوراوجور پیکهاتون بەشیکیان بریتین لە بیرمەندو ئەکادیمی و رۆشنبیرانی راستەوخوی دەسەڵات و بەبەردەوامی خەریکی راویژ کارین لەسەر شیوازی بەریوەچونی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لە چوارچیوەی سیستەمی سەرمایەداریدا.وە بە ناوکۆکەی فکری دەسەڵاتو سەرجەم سیستەمەکە دادەنرین، بە تایبەتی ئەم بەشە لە رۆشنبیران لە ووڵاتە سەقامگیرە ئابوری و سیاسی یەکانی وەک ئەمریکاو ئەوروپاو روسیاوە بگرە تا چیینو یابان و…هتد هەن، وە لە دەیان دامەزراوەی فکری و سیاسی و ئیداریدا جگە لە زانکۆکان کارەکانیان راستەوخو یان ناراستەوخۆ لە خزمەتی چینی بورژواو سیستەمی ئابوری یە سیاسی یەکەیدایە .تەنانەت زۆر جار ئەمانە خەریکی وانەفیرکردنی سەرۆکەکانی ئەمریکاو ووڵاتە زلهیزەکانیش .بۆ نمونە زۆربەی سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ ووتاردانەکانیشیان لەژیر پرس‌و راو چاودیری ئەمانەدان.
ئەمانە ئیتر بەشیکن لە چینی بۆرژوای فەرمانرەوای سەرمایەداری و سەرجاوە فکری و رۆشنگەری یەکانیان.وە هیچ دەسەڵات و رژیم و دەوڵەتیک بێ بەی ئەم تویژە ناتوانێ ماوەیەکی زۆر بمینیتەوە.هەڵبەت دەبی ئاماژە بەوەش بکەین لیرەدا کە بیرمەند سەرەتایی یەکانی دەورانی رینیسانس – رۆشنگەری – کە ریخۆشکەری ریگای فکری و رۆشنبیری بورژوای تازەهەڵچو بون لە دژی سیستەمی فیوداڵی سەدەکانی ناوەراست بونە پیشەنگی ئەم تویژە. بەرهەمە فکری یەکانیان لەهەمو بوارەکاندا بون بە دەسکەوتی گەورەی مرۆڤایەتی .وە هەر لەسەر بنەمای بەرهەمە فکری و فەلسەفی و سیاسی و ئابوری یەکانی ئەمانە گەورە بیرمەندانی تر وەک مارکس و ئەنگلزو دەیان تر ئاڵوگورو وەرچەخانی فکری و فەلسەفی و سیاسی یان داهینا.بۆ نمونە بە بی فەلسەفی هیگل و فیورباخ و، بە بی ئابوریناسی وەک ئادەم سمس و ریکاردو رۆبرت ئەوین و …هتد دەسراگەییشتنی مارکس بە داهینانەکانی خۆی هەرگیز ممکن نەبو.
بەڵام بیگومان کۆمەڵگا بە سەرخانو ژیرخانی یەوە لە شوینی خوی چەق نابەستی و هەمیشە لە جوڵەو ئاڵوگورو وەرچەرخانە روو بە پیشەوە .ئەمەش لە ڕوی خودی یە نەزعەیەکی ئینسانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی یەو لە رویەکی ترەوە ئاکامی گەشەی ململاننی نیوان هیزی بەرهەمهین و خاوەنی بەرهەمو هۆیەکانی بەرهەمهینان وسیستەمی بەرهەمهینانە.جا لەم چوارچیوەیەدا و لەگەڵ کۆتایی هاتنی سەدەکانی ناوەراست و باڵاکردنی چینی بورژوا لەهەمو روی یەکەوە رۆشنبیرانیش پیگەکەیان لەهەمو رویەکەوە دەگوری هەروەک ئەمرۆ دەیبین.
هەڵبەت لەنیوان رۆشنبیرانی چینی بورژوازی سەدەی رینیناس، و تەنانەت دوای دەسەڵاتگرتنیشی تا ئەمرۆ ئاڵوگورو وەرچەرخان لەهەمو رویەکەوە رویداوە ،هەر بۆیە پیگەی رۆشنبیرانیش وەک توێژیێک کە زۆرینەیان تەنها لە روانگەی ئاڵوگۆری فکری یەوە کۆمەلگاو دیارەدەکانی دەبین کە گۆرانی بەسەردا دیت.
بەڵام ئەوە زیاتر لە سەد ساڵیشە ئیتر نە ئەکادیمی و رۆشنبیرانی بورژوای ئەمرۆ سپنبزواو رۆبسبیرەو ڤولترەکانن نە ئابوریناسەکانی ئەمرۆ ریکاردۆ رۆبەرت ئەوینەکان و ئادەم سمیسەکانن.
بە تایبەتی ئەم راو لیکدانەوەیە ئیتر بۆ رۆشنبیر‌و ئەکادیمی…هتد ناوەوەو دەوری دەسەڵاتی قەومی و خیڵەکی ئەمرۆی کوردستان بە هیج شیوازیک ئاو لەوسەرچاوانەی سەدەکانی رینیناس ناخۆنەوە.
تا ئەو جیگایەی دەگەریتەوە بە رۆشنبیرانی راستەوخۆی سەر بە جینی بورژوای کوردستان و جولانەوەکە قەومی یەکەی کە لە نەوەکانی سەرەتایی جولانەوەکە بون و ئیستا لە دوای زیاتر لە دوو دەیەی دەسەڵات بونەتە بەشیکی بەرچاوو لە دەسەڵات زۆریان لەناو سەروەتو سامان و سەرمایە وەک سیاستمەدارەکان گیژ بونە. زۆر ئاگاداری بارودوخ نین و بۆشیان مەبەست نی یە ئاگادار بن.بەڵام ئەوەی زیاتر بۆتە مایەی سەرەگیژە بۆ جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان ئەوە رۆشنبیرە وردە بۆرژوا‌کانی پەراویزی دەسەڵاتن کە لەنیوان ناوەندو پەراویز دین و دەچن ناتوانن بە تەواوی لە جیگایەک لەنگەر بگرن .رەهەندی یەکانیش کە ئاراس و ریبین و مەریوان نوینەرایەتیان دەکەن بەشیکن لەم تویژە هەڵپەرستو خۆپەرستە.
هەر وەک وتمان بەشیکی زۆری نەوەی یەکەمی سەرەتای سەرهەڵدانی جولانەوەی ناسیونالیستی کورد- کوردایەتی –لە شاعیران و نوسەران و میژونوسان و چیرۆکنوسان و ئەکادیمی یەکان کە ئیستا پیر بونە هەر لەگەڵ بە دەسەڵات گەییشتنی ئەم تاقمە میلیشایی یانە لە سەرەتای نەوەتەوە بونە بەشیکی سەرەکی لە دەسەڵات ولەنیوان بنەماڵەو خیڵی بارزانی یەکانو تاڵەبانی یەکان کۆبونەوەو بونە راویژکارو راگەیاندنکارو پسپۆرانی سیاسی و ئابوری و ئیداری دەسەڵاتەکەیان . بەم کارەشیان بەشیکی گەورەی بودجەو داهاتی کوردستان لەپاڵ ئەم حزبانە دەچیتە گیرفانی ئەمانەوە.ئەمانە جگە لەوەی موچەی سەرو یاسایی خۆیان هەیە هاوکات زۆربەیان بە پلەی سەربازی باڵا‌و وەزیرو گزیرو بەریوەبەری گەورە خانەنیشنیش کراون بۆ بەڵگەش فایلەکانی هەموشیان لەبەردەست خەڵکدان بەهۆی ململانێی نیوان لایەنەکانی دەسەڵات دزەیان پیکراوە.
لە راستیدا ئەمانە ئەو بەشانەن کاتێ پارتی ویەکیتی بە دەسەڵات گەییشتن ، ئیمە کومونیستەکانیش کە دروشمی ناسیونالیزم شەرمەزاری یە بۆ بەشەری یەتمان بەرزکردوە ئەم رۆشنبیر‌و ئەکادیمیانەی ناو دەسەڵات کە لە دەوری بارزانی و تاڵەبانی بون دەتوت گویزیان بو دەژمیرن .ئەوەند ناحاڵی بون بەم دروشمە زۆر تینەدەگەیشتن . بەڵام ئەوەی لەبەرامبەر ئەم دروشمە دەنگی بە جویندان بە ئیمە بەرزکردوە ئەوە ئەم رۆشنبیرە وردە بورژویانەی وەک رەهەندی یەکان بوون ئیمەیان بە بەکریگیراوو دەسیسەی دەزگا جاسوسی یەکانی بە ووتەی خۆیان دوژمنانی کورد دادەنا لە دژی ئەزمونە ساواکەیان.
ئەوە ئەم رۆشنبیرە وردە بورژوا ناسیونالیستانە بون کە ببونە دەڵاڵو عەرابی دەسەڵاتی خیڵەکی کوردایەتی . ئەوان بون هەمو تیگەییشتنی خۆیان لەم دروشمە دروستە ئینسانی یەی ئیمە لە دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و خیڵەکی ئەمانە بەوە لیکدەدایەوە کە ئیمە دژی خەڵکی کوردستانین بە گشتی.
لە کاتیکدا ئیمە هەر چون دژی ناسیونالیزمی عەرەب – عروبە – ناسیونالیزمی ملیللگەرای ئیرانی و، ناسیونال فاشیزمی تورکیا بوین بەهەمان ئەندازەش دژی ناسیونالیزمی کورد – کوردایەتی بوین. بەڵام خۆشبەختانە ئیستا بەشیکی زۆری هەر ئەم نوسەرو رۆشنبیرە سەتحگەرایانە کە دژی ئیمە بون ئیستا زۆر بە توندنی دژی ناسیونالیزمی کورد- کوردایەتین- ئەگەر چی رەخنەو ناکۆکی و دژایەتی یەکانیان زیاتر روکەشی سیاسی یە رەخنەو ناکۆکی یەکانیان ماهیەتیکی جینایەتی نی یە.وە دەسنابەن بۆ بنەما ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکانی سەرهەڵدانو هەلومەرجی بە دەسەلاتگەییشتنی جوڵانەوەی کوردایەتی لەم سەردەمە کە ئەمە لاوازی یەکی زۆر گەورەو کرۆکی یە.
هەروەک نمونەی رەخنەو ناکۆکی و دژایەتیمان بۆ ئیسلام و جولانەوەی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمەکەی ،لەمبارەوە کاتی رامانگەیاند، هەر ئەم رۆشنبیرانە لەبەرامبەر ئیمە دەچونە پاڵ ئیسلامی یەکان. بەڵام ئەوەتا ئیستاش بەشیکیان وەک رەهەندی یەکان دەچنە پاڵیان و بەشیکیشیان خۆیان بە شیوازیک رادیکال کردۆتەوە لە دژی ئیسلامی یەکان و لە ئیمە رەخنەی توندترلە ئیسلام دەگرن کە زۆر جار رەخنەکانیان سەردەکیشیتە گەرەزپەرستی و لەگەڵ رەخنەکانی رەوتە رەگەزپەرستەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا یەک دەگرنەوە.
ئستاش ئەم رۆشنبیرانەی کە ناویان لە خۆیان ناوە رەهەندی یەکان کە ئەمانە بەرهەمی فکری نیو لیبرالیزمن، کە لە روی سیاسی یەوە تاتشرو ریگانو هلمت کوڵ نوینەرایەتیان دەکات، بونە بە دەڵاڵی سیاسی لە نیوان تاقمە قەومی و ئیسلامی یەکانی وەک گوران و کۆمەڵ و یەکگرتوو.وە خویان بە دژە دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی ناساندوە.
دەیانەوی ئەم تاقمانە، کە تا جەند مانگ‌و هەفتە ، لە حکومەتە بنکە فراوانەکەی پارتی و یەکیتی بون. کۆیان کەنەوە ،تا لە هەڵبژاردنی مانگەکانی داهاتو جێ بە پارتی ویەکیتی لێژ کەنو ئەم بەرەیەی ئەوان دەسەڵات وەرگری. تا ئەمانیش شوینی رۆشنبیرە گەمژەو مشەخۆرەکانی سەربەدەسەڵات وەرگرن وەک ئاماژەمان پیدان.
جا ئاراس و ریبینیش لەم کاری دەڵاڵی سیاسی یەیاندا بە شانازی یەوە ئەوەش دەڵێن کە ئەوان وەک هەندێ رۆشنبیری هاوبیریان نین کە دەڵین رۆشنبیر نابێ بجیتە کایەو کاری سیاسی یەوە. بەڵکو هەر دەبی کاری ئاموژکاری بکا لە ڕیگای نوسین و رۆشنگەری یەوە.ئەمان کارەکەی خۆیان زۆر بە پیرۆز‌و شانازی نەتەوەیی زیاتردەزانن لە کاتیکدا ئەم کارەی ئەوان دەستیان داوەتی بە تەواوی ڕۆچوە بۆ ناو زەلکاوی هەلپەرستی و داوکەوتویی و دژی جەماوەری ستەمدیدەوە .
ئەوان بۆ بەردەوامی لە موچەو شیرینی یەکانیان نایانەوی ئەم دەسەڵاتە مافیایی ملیشایی و خیڵەکی یە لە لایەن نارەزایەتی و ڕاپەرینی جەماوەری ئازادیخوازەوە کۆتایی پی بی تا لە جیگای ئەمانە دەسەلاتیکی بە راستی ئازادیخواز‌و یەکسانیخوازو دادپەروەری جەماوەری پیکبی. بەڵکو دەیانەوی وەک گۆچان بچەمینەوە بۆ سەرانی گۆران و ئیسلامی یەکانی پەراویزی دەسەڵات .وە نەهێڵن سیستەمەکەیان بە تەواوی هەرەس بێهینی و ئەمانە ببنە جیگاگرەوەی پارتی ویەکیتی کە خاڵە هاوبەشەکانیان زۆر زۆر زیاترە لە خاڵە ناکۆکەکانیان.
بۆیە ئەم رەهەندی یانە ئەگەر شەرافەتمەندانە دەیانەوێ کارێک لانی کەمی خزمەتی تیا بی، بۆ جەماوەری ستەمدیدەو ئازادیخواز‌و هەمو ئەو حزب و لایەنانەی کە لەبەرەی کۆمەلایەتی جەماوەردان،ئەوە بی زەحمەت با واز لەم دەڵاڵی یە بێنن و بێنە ناو بەرەی جەماوەری نارازی یەوە کە دەمیکە دروشمی کۆتایی هاتنی هەمو سیستەمەکەیان بەرزکردۆتەوە. هەرجەند ئەم بەرەیە هیشتا خاوەنی ریکخراوی جەماوەری وسیاسی و بەدیلی سیاسی ئامادە نین بەڵام پر کردنەوەی ئەم لاوازی یانە لەگەڵ چونە سەرەوەی خەباتو نارەزایەتی خەڵک ممکنە.
*بۆ دەبی پشتیوانی لە خەڵکی خۆراگری عەفرین بکەین…؟!
هەڕەشە سیاسی و سەربازی یە توندەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر زاری کاربەدەستیانەوە، بە تایبەتی ئوردوگانی ئیسلامی و قەومی فاشی، لە جەند مانگ وهەفتەی رابردوەوە تا ئیستاش لە کوردستانی سوریا- رۆژئاڤا- کە وەک دەستەواژەو ئیدارەیەکی سیاسی بوتە ئەمیری واقع- یەکیک لە گەورەترین و گەرمترین هەواڵەکانی ناوچەکەو جیهانە بە حوکمی رەهەندی ناوجەیی و جیهانی ئەم کیشەوململانی و شەرەی کە چەندین ساڵە سوریا بوتە مەیدانە راستەوخۆکەی.
وە ئەم هەرەشانە بۆتە مایەی ریزبەندی یەکی سیاسی و کۆمەلایەتی فراوان لە ئاستی ناوچەکەو جیهان. بە شیوەیەکی گشتی رای ئازادیخوازی، لە ئاستی کۆمەلایەتی دا ، وە لە ئاستی فەرمیشدا هەندیک لە دەوڵەتەکانیش دژی ئەم هەرەشانەی دەوڵەتی تورکیا‌و ئوردوگانو سوپاکەیین. وە بە شیوازی جۆراجۆر پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین ئیدارەکەی دەکەن. هەرچەند ئەم ئیدارەیە هیشتا هەم لە لایەن زۆربەی دەوڵەتەکانەوە بەفەرمی نەناسراوە. هاوکات وەک ئەزمونیک کۆمەڵی ناکۆکی لەگەڵ خوی‌دا هەلگرتوە لە رووی ئیداری و سیاسی یەوە کە لەنیوان هیزو دەوڵەتە بۆرژوازی وئیمپریالی یەکان دیت‌و دەچێ.
جا لەم بارەیەوە کە ئەم هەرەشانەی تورکیا بۆتە پرس ورای گەرمی گشتی بۆیە وا پیویست دەکات ئیمەش رایەکی کورتی لەبارەوە بدەین لە جەند خالیکدا کە بۆ دەبی هەتا ئیستاش کومونیستەکان و بەرەی چەپو ئازادیخوازی ناوچەکەو جیهان پشتیوانی لە خەڵکی و ئیدارەکەی بکەن، سەرەرای هەمو ئەو ناکۆکی یانەش کەلەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتوە کە بە جۆریک هەم ناکۆکەو هەم لەگەل بەرژەوەندییە جینایەتییەکانی جولانەوەی کریکاری و سوسیالیستی و کۆمۆنسیتی راستەوخۆ نایاتەوە.
بە تایبەتی کە ناوەرۆکی ئەم جولانەوەی سیاسی یەی کە لە پشتی بەرگری خەڵکی و ئیدارەکەیەوە بە تەواوی ئاسۆ و ئامانجی ناسیونالیزمی کورد زاڵە بەسەریدا .ئەگەر جی بەرپرسانی ئەم جولانەوەیە کە لە یەپەگە دا بەرجەستە بوتەوە وەک حزبیکی قەومی کورد کە ئەمەش بە رون‌و ئاشکرا دەلین ئەوان پشت بە فکری سیاسی ئوجا‌لان ، ئاپۆیزم دەبەستن و سەرجاوەی فکری و سیاسی و کۆمەلایەتی و ئیداری ئەوانە. ریبازی ئوجالانیش جگە لە تیکەلەیەک لە ئایدیولۆژیای قەومی و گەرانەوە بۆ مۆدرینیتەیەکی روکەشی زیاتر هیجی تر نی یە .ئەمەش بۆ خۆ جیاکردنەوەیانە لەگەڵ رەوتە ناسیونالیستەکوردەکانی تر کە سوننەتو نەریتی خیڵەکی زاڵە بەسەریان . بە تایبەتی بو خۆ جیاکردنەوەیەیان لەگەڵ ئەزمونە گەندەلو میلیشایی یە خیلەکی یەکەی کوردستانی عیراق کە لە فەرهەنگی سیاسی ناسیونالیستیاندا بە باشور ناسراوە.
جا ئیدارەی رۆژئاڤا لە ناوەرۆکدا قەومی و لە رواڵەتو شیوەدا بە جوریک لیبرالانەیە. یانی بە جوریک ئەیانەوی وای دەرخەن کە ئەوان وەک ئیدارە فیدرالی یەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا، بە تایبەتی سویسرا وان .یان لانی کەم وەک نمونەکانی ئیدارەی زاتی و فیدرالی سۆڤیەتی دەورانی ستالین بە داوەن.
هاوکات ئەگەر چی وا وینا دەکەن کە شیوازی هەڵبژاردنەکانیان پەرلەمانی نی یە. بەلام هاوکات شوراییش نی یە ،هەروەک شورا کریکاری و جەماوەری یەکانی دەورانی شۆرشی ئوکتوبەری لینین ،و ئەلمانیاو زۆر وولاتی تر. کە هەلبژاردنیکی راستەوخوی جەماوەری لە شوین و کاری ژیان‌و فراوانترین شیوازی دیموکراسی جەماوەری بو. ئەمەی رۆژئاوا بە تەواوی لەم جورەش نی یە.
لە لایەکی تریشەوە ئەم ئیدارەو رابەری یە سیاسی و سەربازی یە زیاتر لە نیوان هیزە سیاسی و سەربازی یە زلهیزە ئیمپریالی یە کانی ئەمریکاو روسیا‌و فەرەنساو ئەلمانیا ..هتد دیت ودەچی .وە بە ئاشکراو رەسمی نە لایەنگری و نە دژایەتی هیچ یەکیک لە‌و دەولەتانە ناکات.هەر بۆیە لە رویەکەوە ئەم هەلویستە بە شیوەی کاتی بۆتە مایەی مانەوەیان.بەلام هەمو ئەم زلهیزانە جاویان تیبریوە تا رایکیشن بەلای خویانا لە کیشە و ململانی سیاسی و سەربازی یەکانی ناوجەکەو جیهان .بە تایبەتی ئەمریکا لە ریگای هاوکاری یە سیاسی و سەربازی یەکانی ئەگەری زۆری هەیە وەک بنکەیەکی سەربازی گەورەی خۆی لیبکا.وە ئەم ستراتیژەشیان نەشاردۆتەوە.
بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم سەرنجو تیبینی و رەخنەو ناکۆکی یانە کە لە لایەن بەرەی چەپو کومونسیتی، بە تایبەتی حزبە کۆمۆنسیتی یە کریکاری یەکانەوە دەگیری،پیمان وایە هەر دەبی تا ئیستاس پشتیوانی لەم خەڵکەو تەنانەت ئیدارەکەشی بکری للەم کاتەدا وبەم بەڵگانە:
یەکەم: لە بۆتەی هەمو ئەو شەرو ململانی سیاسی و سەربازی و شەری ناوخویی سوریا و دەخالەتی رژیمە کونەپەرستە ئیسلامی و قەومی یەکانی ناوجەکە ،لە سعودیەو قەتەرەوە بگرە تا تورکیا‌و ئیران و عیراق و خودی رژیمی سوریای قەومی فاشی تا دەگاتە زلهیزەکانی دونیا. بە تایبەتی روسیا‌و ئەمریکا. کە بونە هۆی کوشتنی سەدان هەزار کەس و ئاوارە بونی چەند ملیون و داروخانی بنەمای ئابوری و کۆمەلایەتی و فەرهەنگی هەمو سوریا و سەرهەلدانی دەیان و سەدان دەستەو تاقمی ئیسلامی و تایەفی و قەومی تاونباری وەک داعش. بەڵام خەڵکی ناوچەکانی رۆژئاوا دور خرانەوە لەم هەمو شەرو کوشتارو ئاوارەیی ماڵویرانی یە.هیشتا ئینسان لە سایەی ئەو ئیدارەیەدا سەرەرای شەری درەندانەی داعش و تورکیاش بەڵام ژیانیان ئاسودتر بوە وەک لە ژیانی خەڵکی ژیر دەستی رژیمی سوریا‌و تەنانەت عیراق و هەریمی کوردستانی عیراقیش.
دووەم: ئەم خەڵکەو ئەو ئیدارەیە توانیان بە هیزو ئیرادەی بەرگریکارانەی خویان شەری وەحشی ترین هیز کە داعش و تاقمەکانی تری وەک نەسرەو جەبهەی شام بو بکەن کە رژیمی ئوردوگان و سعودیەو قەتەرو تەنانەت زۆر جار رژیمی ئەسەدیش هاوکاری دەکردن بو شەر لە دژی ئیدارەی رۆژیاوا. شەری بەرگری کوبانی نمونەی داستانە میژویی یەکان بوو .وە سەرنجام کۆتایی بە هەرەشەو مەترسی سیناریورەشەکانی داعش بینن و نەیەڵن کارەساتی شەنگال بەسەریاندا رووبدات.
سێهەم؛ لە بۆتەی هەمو ئەم شەروململانی ناوخویی وناوچەیی و جیهانی و ئابڵوقەی ئابوری لەهەمو لایەکەوە. ئەو خەڵکە توانی پرۆسەی هەلبژاردنی نوینەرایەتی ئەنجام بدا‌و ئیدارەیەک دامەزرینن .هاوکات کۆمەڵی یاسا‌و بریار پەسەند بکەن لە قازانجی خەڵک بە گشی و ژنان بە تایبەتی کە لە میژویی هەمو رۆژهەڵاتی ناوەراست لە دورو نزیک بی وینە بو. ئەویش یاسای یەکسانی تەواوی ژن و پیاو بو کە ببیتە مایەی توردانی هەمو یاسا‌و بریارە پیاوسالار‌و دژە ژنەکان.
چوارەم:هاتنە مەیدانی ژنان هاوشانی پیاوان لەهەمو بوارەکاندا تەنانەت لە بواری سەربازی و جەنگیشدا کە لە دوای شۆرشی ئوکتوبەری ١٩١٧ و روسیاوە بی وینە بوە.ژنانی لەوێ بونە هیمای گیرانەوەی ئیرادە بۆ ژنانی ناوچەکەو جیهان.ئەگەر ژنان لە سایەی دەسەڵاتی تازە ئەزمونی قەومی نیمجە ئیسلامی لە کوردستانی عیراق بە بەهانەی ناموسپەرستی یەوە تیرۆر‌و رەشەکوژی دەکران و، گوێ و لوت‌و زمانیان دەبرا بە ئاشکرا ،ئەوە ژنانی رۆژئاوا بەم هاتنە مەیدانەی جەنگی دژی داعش نەک هەر نەریت و کەلتورو یاسا‌و ریسای پیاو سالاری و شەرعی ئیسلامیان تورهەڵدا بەڵکو سەلماندیان کە هیج جیاوازی یەک نابی لە نیوان ژن‌و پیاو هەبی.
پینجەم: ئەم ئیدارەیەو ئەم خەڵکە خۆیان بە دور گرت لەهەمو شەرو ململاننو هەستی نەتەوەو دینی و تایەفی و عەشیرەتی .هەمو ئەو خەڵکە بە هەر جیاوازی یەکی روکەشی کە هەیان بوبی پیکەوە ژیانیان لەم چەند ساڵە بردە سەرو زۆریک لە پۆستە ئیداری یەکانیش سپیردران بە کەسانیک کە کورد زمان نین سەرەرای باڵادەستی ئاسۆ و ئامانجی بە ڕواڵەت مۆدرینیتی یەکەی پەکەکە.
بۆیە هەتا ئیستاش سەرەرای کۆتایی هاتنی داعش و مەترسی یەکانی بۆ خەڵکی رۆژئاوا‌و، هاوکات هاتنو چونی هیزە سیاسی یە باڵادەستەکانی پشتی ئەو ئیدارەیە لە نیوان هیزو دەوڵەتە ئیمپریالی یەکان و یەک لانەکردنەوەی چارەنوسی ئەو ناوچەیە لە رووی ئیداری و یاسایی و حقوقی یەوە، و نەکەوتنی تەواوی بەلای جولانەوەی کریکاری و کومونیستی لە ئاستی ناوچەکەو جیهان، بەڵام هەر پیویستە ئەم بەرەیە پشتیوانی لە‌و خەڵکەو تەنانەت ئیدارەکەشی بکەن .بە تایبەتی بەرامبەری هەرەشەکانی سوپا‌و دەوڵەتو دەسەڵاتی ئوردوگانی قەومی وئیسلامی فاشی .
وە لە ریگای نارەزایەتی دەبرین وتەنانەت بەشداری کردن لەهەمو ئەو نارەزایەتیانەی دژی ئەم هەرەشانە بەریدەخری .هەتا کۆمەکی سیاسی و کۆمەلایەتی ودارایی بۆ کۆتایی هینان
موزەفەرعەبدوڵا
٢١-١-٢٠١٨
هەمشە کامینەم؟ … جەلال بەرزنجی
چیتر کەمینە نەبم،
لە سەر پارچە عاردەکەی خۆم
بەسەروەری بژیم،
ئەوە خەونی باوکیشم بوو،
بردیە ژێر گڵ.
لە رێگەی چوونە وێندەرم.
دەترسم، منیش،
ئەو خەونە ببەمە لای ئەو.
٢١-١-٢٠١٨
کەنەدا
بۆچی ره‌فتاری پۆپۆلیستی له كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه ؟… عیماد عه‌لی
قسه و كردارێك به پێی رازیكردنی خه‌ڵك بێت، ئه‌گه‌ر له دواجاردا به زه‌ره‌ریشیان بكه‌وێته‌وه. سواربونی شه‌پۆلی رای گشتی و به تایبه‌تی ناره‌زایه‌تیه‌كان و بۆچونی كۆمه‌ڵگه له ئان و ساتی خۆیدا. ئه‌مه به پێی بیركردنه‌وه و ره‌فتاری چه‌مكێك جیبه‌جێ ده‌كرێت كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌جۆری ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و تۆماركردنی خاڵی لاواز و هه‌رزان و پێكانی هه‌ندێ ئامانجی تایبه‌ت و دوور له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی و هاندان و وروژاندنی خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت، به قسه‌ی قوت و شیعارات ده‌بێت، كه پێی ده‌ڵێن چه‌مكی پۆپۆلیزم .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه له كرده‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌كان وردبكه‌ینه‌وه، زۆر به روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رجه‌میان و هه‌ر یه‌كه‌و به رێژه‌یه‌ك بێبه‌ری نیه له‌م بۆچون و ره‌فتاره سیاسیه رووته بێ ناوه‌رۆك و زیانبه‌خشه.
ته‌ماشای ره‌فتاری حزبه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی كوردستاندا بخوێننه‌وه، وا ده‌ریده‌خه‌ن كه‌هه‌ر یه‌كه‌و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی له‌مه‌ر رووداو و پرسه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به وردبونه‌وه له قسه و بۆچون و ره‌فتاریان له‌مه‌ر چه‌مكی پۆپۆلیستانه له به‌رێكردنی كاری سیاسیانه‌ی رۆژانه‌یان، هیچ جیاوازیه‌كیان نیه. هیچ كاتێك نه‌مانبیستووه كه رای گشتی زاڵ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه و كاره‌ساتباریش بێت و به هاندان و پاڵپشتی ده‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت دوژمنانیش دروستی كردبن له لایه‌ن هیچ حزبێكه‌وه به راشكاوی ره‌ت كرابێته‌وه، ئه‌وه‌تا یان به‌شه‌رمه‌وه لێ ده‌روانن و قسه‌ی ناروون و ناراسته‌وخۆ ده‌كه‌ن، یان دوور له حه‌قیقه‌تی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆیان لێدوان ده‌ده‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌چی پاڵنه‌ری ئه‌و بۆچونانه‌شیان ده‌رناخه‌ن.
رۆژێك حزبێكی ئه‌م كوردستانه‌ت بینیوه كه به ئاشكرا باسی له بۆچونی خۆی له ئاست كۆی گشتی بۆچونی خه‌ڵك له‌مه‌ر پرسه گرنگه‌كان و بۆ نمونه له ئاست بیری نه‌ته‌وایه‌تی كردبێت، كه له ده‌رئه‌نجامی ره‌فتاری ئه‌وان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، له خۆفیداكاری و قوربانیدان له پێناو ئامانجی گشتی پاشگه‌زبونه‌ته‌وه، لایه‌نێكت بینیوه قسه له زۆر بواری هاورده‌ی ناره‌سه‌نی زیانبه‌خشی ده‌ره‌كی بۆ نێو گه‌لی كورد بكات و به هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌می بدات و، ره‌خنه له‌خۆی بگرێت و به هه‌ڵه بڵێت هه‌ڵه به راست بڵیت راست و له‌گه‌ڵ كۆی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بن و و ره‌خنه له خۆی بگرێت. له ده‌ردانی سیاسه‌تی ئه‌م حزبانه بۆ گیان و ده‌رونی میله‌ت له‌ویشدا لایه‌ن ئه‌وانه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردبێت و دروست كرابێت و جێگیر بوبێت. رۆژێك گوێت له یه‌كێكیان بووه بڵێت ناهێڵم خه‌ڵك رای خۆی به روونی ده‌ربخات و هه‌موو مافه‌كانی پیاده‌بكات و ته‌نانه‌ت به‌عه‌كسه‌وه به قسه پشتگیری له قسه‌و بۆچونی خه‌ڵك ده‌كات، كه‌چی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع به ئاگر و ئاسن ره‌تیده‌كاته‌وه و ناهێڵێت ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێكی دیموكراسی بنرێت ئه‌گه‌ر له قازانجی تایبه‌تی حزبی و شه‌خسی سه‌ركردایه‌تیه‌كان نه‌بێت. تۆ ته‌مشای كاتی بانگشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه، چۆن خه‌یرات دابه‌ش ده‌كه‌ن و به قسه و هه‌ندێك ره‌فتار و خۆنواندن و توانای مادی دزراوی مافی ئه‌م میله‌ته ده‌بنه خزمه‌تكاری میله‌ت و له دوای هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م له‌و په‌یمانانه نه‌بێت ناهێننه‌دی. قسه‌و ره‌فتاری حزبه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پۆپۆلیستانه گرنگی به ناوه‌رۆك نادات و زۆرجار به شێوه‌یه‌كی دۆگما ده‌دوێن و ره‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك له بازنه‌ی رازیكردنی خه‌ڵكی نارازی ده‌ربچن، كه‌چی به كرده‌وه و بابه‌تی گرنگی تایبه‌ت به گه‌لی كوردستان نه‌ك له‌به‌ر زه‌ره‌ركردن له‌سه‌ر حسابی حزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان ناجوڵێنه‌وه و ره‌فتار ناكه‌ن به‌ڵكو پشت به چه‌واشه كردنی خه‌ڵكیش ده‌به‌ستن.
ئه‌گه‌ر به وردی له قسه و شیعار و ره‌فتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بروانین، جگه له قسه‌ی زاره‌كی وهه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و كپكردنی ناره‌زایه‌تیه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌كی كرده‌یی و خۆنیشاندان له‌گه‌ڵ داوا‌و داواكاریه‌كانی نارازبوان هیچ شتێكی ترمان لێ نه‌بینیون. ئه‌مه‌ش ده‌چێته قاڵبی فیڵ كردن له خه‌ڵك. له جه‌وهه‌ردا ئه‌مه‌یه پیاده‌كردنی ره‌فتاری پۆپۆلیستی له نێو گه‌لێكی دواكه‌وتووی وه‌ك كورددا.
ئه‌گه‌ر وردتر باسی بكه‌ین، ئه‌م چه‌مكه هه‌ر له كێبركێ و ململانێی یه‌كێتی و پارتی به كرده‌یی پیاده‌نه‌كراوه كه له سه‌ری رۆیشتوون تا ئه‌و كاته‌ی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه دروستبوو، به‌ڵكو ئه‌مانیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن نه‌ك ئه‌مه‌یان بنبرنه‌كرد به‌ڵكو له‌وان زیاتر پشتیان پێ به‌ست له بانگه‌شه و ره‌فتار و بۆچونه سیاسیه‌كانیاندا و، به‌ڵكو به قوڵی زۆر له ده‌سه‌ڵات زیاتر سه‌پاندیان و جێگیریان كرد و ئه‌م بۆچونه‌ش بووه هۆی پاشه‌كشه‌یان و كاریگه‌ریه‌كی سه‌لبی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌وانیش دانا. ئه‌مرۆش به روونی ده‌یبینین، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هێزگه‌لێكی نوێین هه‌ر له ئێستاوه خۆیان له‌و چه‌مكه لانه‌داوه و ته‌نانه‌ت له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه چ وه‌ك باوه‌ر بونیان به چه‌مكه‌كه یان به ناچاربون وهۆكاری قۆناغه‌كه كه‌له پێش هه‌لبژاردنداین و پێویستیان به‌ده‌نگه به زه‌قی له‌سه‌ر هه‌مان ریتمی ئه‌وانی تر ده‌رۆن و جگه له وه‌عد و په‌یمانی گه‌وره‌ی دوور له واقع، كه زۆڕیكی ده‌چێته خانه‌ی خه‌یاڵه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌زعی كوردساتن بخوێنینه‌وه، ئه‌وه هیچ قسه‌یه‌كی ترمان نه‌بیستووه كه باوه‌ر بكه‌ین جێگه‌ی جێبه‌جێ كردن و به‌دیهێنانه له لایه‌ن ئه‌مانه‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌و، زۆرجار به‌هانه‌ی وا دێننه‌وه له‌پێناو پیاده‌ركدنی ئه‌م چه‌مكه زیانبه‌خشه، كه له قوتوی هیچ عه‌تارێكدا نیه. پشت به لێدانی یه‌كتر ده‌به‌ستن و په‌نا بۆ هێزی ده‌ره‌كی ده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت خیانه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی تایه‌بتی حزبی و كه‌سی بكه‌ن، كه‌چی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میله‌ته‌وه ده‌یبه‌ستنه‌وه و، به كۆمه‌ڵێك ئیدعای ناراست تا راده‌یه‌كی زۆر ئاسته نزمه رۆشنبیریه‌كه‌ی خه‌ڵك ئیستغلال ده‌كه‌ن و دیانخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌گینا مه‌عقوله لایه‌نی ده‌ره‌كی و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له قازانجی گه‌له‌كه‌ت بێت و لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كانت دژی بن. تۆ ته‌ماشای ئه‌م چه‌ن مانگه‌ی پێش و پاش پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی چه‌مكی پۆپۆلیستی له ره‌فتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌راوردێكی كورتی بكه‌ن، ئه‌وجا به جوانی راده‌ی چه‌سپینی ئه‌م چه‌مكه له گیان و ره‌فتار و عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆن و نوێی كوردستاندا ده‌بینیت و ئه‌و چه‌واشه‌كاریه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌م ئامانجه چه‌ند زیان له پرس و چاره‌نوس و دوارۆژی گه‌لی كوردستان دراوه. هه‌ر ته‌نها به پلۆرالیزم و ململانێی نابه‌جێی فره‌حزبی و نه‌بونی بنه‌ما جێگیره‌كان و ونبونی خه‌تی سوور، ده‌رگای ره‌فتاری پۆپۆلیستانه نه‌كه‌وتۆته سه‌ر پشت، به‌ڵكو وا بروات زیاتر جێگیر ده‌بێت و ده‌بێته ده‌رد و بكوژی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان و جگه له دوژمنان هیچ لایه‌كی تر قازانجی لێ نابینێت. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م چه‌مكه‌ی كه بۆته دیارده‌ی سیاسی، ده‌بێت خه‌ڵك باوه‌ر به قسه و قسه‌لۆكی حزبه‌كان نه‌كات و واقع و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ست و له توانایاندا هه‌یه بخوێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه تا راده‌یه‌ك بژارده‌ی رۆشنبیر وئه‌نتلجنسیا و خه‌ڵكی واقعبین و جه‌وهه‌ر خوێن، تا ئێستا به‌م كرده‌وه پۆپۆلیستانه‌ی حزبه‌كان هڵه‌نه‌خه‌ڵه‌تاون و پشتی په‌رده ده‌خوێننه‌وه، هه‌رچه‌ند رۆڵی ئه‌وتۆ له نابوت كردن و قێزه‌ون كردنی ئه‌و حزبانه‌یان نه‌بینیوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ره‌فتار و بیر و قسه پۆپۆلیستانه سڵ بكه‌نه‌وه.
منداڵانی باخچەوهۆنراوه …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید بەرزنجی
ده‌مێكه وه‌ك نوسه‌رێك له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا و مامۆستا و خه‌مخۆرێكی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و دنیا جوان و بێگه‌رده‌ی منداڵ،له‌هه‌وڵدام تا به چه‌پكێك هۆنراوه‌ی تایبه‌ت بۆ قۆناغی (باخچه‌ی منداڵان) ئاماده‌بكه‌م و وه‌ك دیارییه‌ك له شێوه‌ی كتێبێكدا پێشكه‌شیان بكه‌م.پێشتر چه‌ندین هۆنراوه‌ی تایبه‌تمان بۆ نوسیبوون و هه‌ندێكیان له گۆڤاره تایبه‌ته‌كانی منداڵان و هه‌ندێكیشیان له‌و كتێب و نامێلكانه‌ی كه بۆ منداڵانم به چاپ گه‌یاندبوو بڵاوم كردوونه‌ته‌وه.له باخچه‌كاندا كاریان له‌سه‌ر كراوه و ئاوازیان بۆ دانراون.دواتریش هه‌ندێكی تر و تایبه‌تتر و سه‌رده‌مییانه‌م نوسی.كه له ئه‌نجامدا بوون به كتێبێك.به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه ڕۆشنایی چاپ ببینێت و بگاته به‌ر دیده و دڵی منداڵان و مامۆستایان و خه‌مخۆران،ویستم هه‌ندێكیان لێره‌وه به ئێوه ئاشنا بكه‌م،بۆ ئه‌وه‌ی به‌بینینی ئه‌م ئاسۆیه سه‌رنج و تێبینییه‌كانی ئێوه‌ش ڕه‌نگین و ڕازاوه‌تری بكات . لێره‌دا كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به باخچه و ناوی باخچه و ژووری باخچه ده‌خه‌مه ڕوو به‌و مه‌به‌سته‌ی خزمه‌تێكی بچوك به منداڵانی ناسك و نه‌شمیله‌ی باخچه‌ی منداڵان بكه‌م و سه‌ره‌تایه‌كیش بێت بۆ دروست بوونی پڕۆگرامێكی لێوان‌لێو له هۆنراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و گونجاو تا مامۆستایانی باخچه سودی لێوه‌ربگرن و به‌كاریان بهێنن بۆ منداڵانی باخچه‌كانیان.وه‌ك ده‌زانین ( باخچه‌ی منداڵان ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت به مداڵانی قۆناغی پاش دایه‌نگه و پێش چوونه قوتابخانه‌یه). له ڕاستیدا منداڵانی باخچه‌ی منداڵان، پێویستییه‌كی زۆریان به هۆنراوه و چیرۆكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ، تا چێژی لێوه‌ربگرن و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ندێك زانیاری لێوه فێرببن ، تا له‌ڕێی بابه و دایه و مامۆستایانی دڵسۆزی باخچه‌وه بگات به گوێی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به په‌رۆشه‌وه له باخچه‌ی منداڵان چاوه‌ڕوانن و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره هۆنراوه و چیرۆكانه.بۆیه روویان تێده‌كه‌م و ده‌ڵێم:
منداڵه نه‌شمیله‌كــــان……گوڵخونچه وردیله‌كـــان
دیــــاریم پێیه بۆ ئێوه…..بۆ خۆشی و خه‌نده‌ی لێوه
هۆنراوه‌ی خۆش و شیرین…..ده‌تانخاته پێكـــه‌نین
ده‌توانن به گــــۆرانی……بێڵێن به شادمـــــانی
به سه‌ما و یاری كــردن…..تا هه‌میشه دڵخـــۆشبن
سه‌رچـــاوه‌ی زانیارییه…..به ســـودترین دیارییه
بۆ ناوی باخچه چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك ده‌نوسم ،ئه‌م هۆنراوه‌یه به‌ناوی (باخچه‌ی منداڵانی به‌ندێر)كه به‌شێوه‌یه‌ك نوسیومه كه ده‌توانرێت بۆ هه‌ر باخچه‌یه‌كی تریش به‌كار بهێنێت كه ناوی باخچه‌كه دوو بڕگه‌یی بێت.
باخچه‌ی (به‌ندێر)
باخچه‌ی (به‌ندێر)،خۆشه و دڵگیر……ڕازاوه‌یـــــه بۆ ئێمــه‌ی ژیـر
مه‌ڵبه‌ندێكـه بۆ زانیــــــاری…..بۆمــان بۆته شاری یــــــاری
بۆ چیرۆكی بــاش و به‌ســـــود.بۆ هـــۆنراوه‌ی خۆش و ســرود
بۆ ئۆپه‌رێت، گــــــۆرانی زۆر…..فیلم كــــــارتۆنی جۆراوجۆر
بۆ كێشـانی وێنه‌ی جوان جوان…..بۆ دیده‌نی و گه‌شت و ســه‌یران
باخچه وه‌كـو مـاڵی خۆمـــان…..خـۆشترین جێگایه بۆمــــان
ســــــۆز و نـاز و میهره‌بانی…..مامۆسـتا ئـازیزه‌كــــــانی
بۆ ئێمــه‌ی خونچـه پێویستن…..بۆیه لامـان خۆشــــه‌ویستن
ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌یه‌كی تر كه هه‌موو باخچه‌یه‌كی منداڵان ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت و ئاوازی بۆ دابنێت و به گۆرانی منداڵانی باخچه‌كه بیڵێنه‌وه.
باخــچه‌ی منداڵان
له باخچـــــه‌ی منداڵانم…..وه‌ك گوڵ ناسك و جـــوانم
ئه‌و مامۆستانــه‌ی له‌وێن…..وه‌ك چــاوم خـۆشم ده‌وێن
میهره‌بان و دڵســــــۆزن…..بۆ منداڵی وه‌كـــــــو من
زانیاری و ئامۆژگــــــاری…..چالاكی خــــۆش و یــاری
دیــــاری جوان و رازاوه‌ن…..پێشكه‌شی ئێمـه‌ی ده‌كـه‌ن
بۆیه ئێمـه‌ی جوان و گوڵ…..سوپاسیان ده‌كـه‌ین به دڵ
بۆ به‌خێرهاتن و پێشوازی له میوان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی باخچه ده‌كه‌ن ده‌توانرێت مامۆستای مۆزیك ئه‌م هۆنراوه‌یه ئاماده بكات و گروپێك له منداڵان بیڵێن.
ئاوازی شادی
ئه‌مڕۆ ئێمه دڵخــــــۆشین…..خه‌نده‌مان له‌ســـــه‌ر لێوه
ئه‌ها چه‌ند جوان وه‌ستاوین…..بۆ پێشــــــوازی له ئێوه
ده‌نگی ناسك و خۆشـــمـان…..ســـــــۆز و ئاوازی جیایه
پێشكه‌ش به ئێوه‌ی ده‌كه‌ین…..هه‌ر ده‌ڵێی مۆسیقـــــایه
ده‌ڵێین یاخـــوا به‌خێر بێن…..دڵخۆشین كـــــه ئێوه دێن
بمان بینن چـــــــالاكین…..ڕۆح سوك و ده‌رون پــاكین
ته‌ماشاكه‌ن چه‌ند جوانین…..هۆی به‌ختیاری ژیـــانین
ئێمه هه‌رده‌م ئاسـووده‌ین……بۆیه وا ده‌م به خه‌نده‌ین
هه‌روه‌ها ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار دێت.
به‌خێرهاتن
به‌خێرهـاتن هه‌ر هه‌مووان…..بۆ ناو باخچــه‌ی منداڵان
بـــۆ بینینی ڤیستیڤاڵ…….چالاكی ئێمــــه‌ی منداڵ
وا بۆ پێشــــــوازی ئێوه…..گشت وه‌ســـتاوین به پێوه
چـــــالاكیمان ئه‌نوێنین…..بوونیشمان ئه‌ســـه‌لمێنین
پێتان ئه‌ڵێین به‌خــێربێن…..دڵخۆشـــــین كه ئێوه دێن
میوانی ئێمه‌ی خونچـــه‌ن…..دڵســــۆزیتان ده‌رده‌خه‌ن
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش بۆ كۆتایی ساڵی به‌كار ده‌هێنرێت ، كه منداڵان كۆتایی به باخچه ده‌هێنن و ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ ساڵی دواتر بچنه قوتابخانه.
سوپاس و ماڵئاوایی
ســــــــوپاسێكی بێ پایــــــــان…..بۆ داده و مـامۆســــــتا گیــــــان
كــــارمه‌ندانی باخچــــــــه‌كه‌م…..ســــوپاسی ئێــوه‌ش ئه‌كـــــــه‌م
ئه‌و دوو ســـاڵه‌ی لێره بــــــووم……له باخچــه ئه‌ســــــــتێره بووم
ماڵی ســـــــۆز و ئه‌وین بـــــــوو…..شــــــــاری یاری ڕه‌نگین بـــــوو
بۆیه ده‌ڵێم باخــــچــــــه‌كه‌م…..هـــــــــــه‌رگیز له یادت ناكه‌م
باخچه‌ی خونچـــه‌ی جــوان جوانی…..نیشــــــــــــــــتمانی گوڵانی
بۆ پـــه‌روه‌رده و زانیـــــــاری…..وه‌كــــو ئه‌ســــــتێره دیــاری
وا ئه‌مساڵیش ته‌واو بـــــــــوو……پۆلێك خونچه‌ی تر ده‌رچــــوو
له قــــۆناغی كــــــــــۆتایی…..بــــه خــــــۆشی و دڵنیـــایی
ده‌ڕۆن بۆ قوتابخــــــــــــانه….دڵیان زۆر شـــــــــــــــادمانه
ئه‌مه‌ش منداڵانی باخچه ده‌توانن وه‌ك گۆرانی بیڵێن و به هه‌موو باخچه‌یكیش گونجاوه.
باخچه‌كه‌م
باخچه‌كه‌م سه‌یرانگــایه…..لام خۆشترین جێگـــــایه
پڕ یاری جۆراوجــــــۆره…..یاری ده‌كه‌ین بــــه نۆره
مامۆستاكان ڕووخــۆشن…..بۆ خۆشیم به په‌رۆشــن
هه‌تـا بڵێی دڵســـۆزن……خۆشه‌ویست و به سۆزن
رێزی ئـــه‌وانم لایــه…..خۆشم ده‌وێن وه‌ك دایـه
مامۆستایانی باخچه‌ی منداڵان ئه‌و دڵسۆز و خومخۆره ماندووانه‌ن كه كارێكی گه‌وره و گرانیان له ئه‌ستۆدایه ،بۆیه ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وان نوسیوه كه منداڵان به ده‌نگه ناسك و خۆشه‌كانیا بۆ مامۆستاكانیانی بڵێن به ئاوازێكی خۆش بیڵێن.
مامۆستا
مامــۆستا شـیرینــــه‌كـه‌م…..هانده‌ری هیواو خـــــۆزگـه‌م
تۆ بۆ ئێمــــه‌ی وه‌ك خــونچه…..تیشكی خۆری لـــــه باخچه
به خۆشــه‌ویستی و ســـۆزت…..به كــــــــاری زۆر پیرۆزت
شتی جوانمـــان فێر ده‌كه‌ی…..هۆش و بیرمـان تێر ده‌كـه‌ی
تـــا ئێمـــه‌ی بچكــۆلانه……له‌م باخچه خۆش و جــوانه
گورج و گۆڵ و چـــالاك بین……ڕوو له ئاسۆی ڕوونــاك بین
نه‌ورۆز یه‌كێكه له‌و بۆنه‌كان كه منداڵان به‌خۆشییه‌وه به‌شداری تیا ده‌كه‌ن .بۆیه واباشه كه ئێمه‌ش وه‌ك نوسه‌ری بواری ئه‌ده‌بی منداڵان هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان و له ئاستی ته‌مه‌نی ئه‌واندا بێت ئاماده بكه‌ین بۆیان تا له‌و كاتانه‌دا به ده‌نگه ناس‌و خۆشه‌كانیان بیڵێن.
شادی
وا نه‌ورۆزه و ئامــــاده‌م……به‌شداری ئاهــه‌نگ بكه‌م
ئــه‌ی ئێوه منتان دیــوه…..جلی كـــــوردیم پۆشیوه
شــاد و ئاســـوده دیارم…..وه‌ك نێرگــزی به‌هــارم
ئێوه‌ی بچكـۆله‌ش وه‌ك من…..هـه‌تا شـاد و دڵخۆش بن
ئامــــاده بن به جوانی……به‌خۆشی و شادمــــانی
له‌و جه‌ژنه‌دا به‌شدار بن…..تا ئاسوده و به‌ختیار بن
گۆرانی بۆ نیشتمان و بۆ كوردستان یه‌كێكه له‌و پێویستییانه‌ی كه واباشه منداڵانی كوردی پێ گۆش بكرێت .منیش ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسیوه.
خۆشترین نیشتمان
ئه‌م كــوردستانه جوانه…..بۆ ئێمــــه‌ی بچكۆلانه
خــــۆشترین نیشتمانه
ئاڵاكه‌ی شه‌كـــــاوه‌یه…..چــــوار ره‌نگی رازاوه‌یه
دڵمان پێی كـــــراوه‌یه
ئاو و هه‌وای ســــازگاری……باخچه و گوڵ و گوڵزاری
بوون به مایه‌ی به‌ختیاری
ده‌ی ده‌ی وه‌رن بێ وه‌ستان…..گۆرانی بڵێین هه‌مـــووان
بڵێین بژی كوردســــتان
هاندانی منداڵ زۆر گرنگه و ده‌توانرێت له‌و ڕێگایه‌وه وا له منداڵ بكرێت كه حه‌ز و خولیا و به‌هره‌كانی گه‌شه بكات و به‌ره‌و پێش بچێت و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆشی به منداڵ ببه‌خشێت.ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه.
ئافه‌رین
چه‌نده خۆشه ئافــه‌رین…..ده‌مانخاته پێكـــه‌نین
كه زیره‌ك و وریـــا بین…..به دڵی مامۆســـتا بین
مامۆستاش هه‌موو كاتێ…..ئافـــه‌رینمان ده‌داتێ
له قوتابخانه‌دا پۆلمان هه‌یه، به‌ڵام له باخچه‌ی منداڵاندا ژوورمان هه‌یه و هه‌ر ژووره‌ش ناوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.زۆر جار له باخچه‌كاندا هه‌ر به‌ناوی میوه‌كانه‌وه ژووره‌كانیان ناو ناوه(هه‌نار،پرته‌قاڵ،سێ‌و،هه‌رمێ،شیلك،مۆز………)من لێره‌دا هاتووم هه‌ندێك ناوی ترم بۆ ژووره‌كان داناوه و كردوومن به هۆنراوه كه ئه‌وانیش بریتین له (باران،به‌رسیله،پشیله،كانی،كه‌مانچه،عود، پیانۆ،گێزه‌ر……) به‌و هیوایه‌ی كه توانیبێتم كارێكم كردبێت كه دووباره بوونه‌وه و سواوی له‌و ناوانه‌دا نه‌بێت و نوێكاری تیا به‌كار بهێنم.
ژووری باران
چه‌ند خۆشه ژووری باران…..بۆ ئێمه‌ی وردیله و جوان
جێگه‌ی سه‌مــاو یارییه……جێی وانـــه و زانیارییه
مامۆستاكان دڵســـۆزن……میهره‌بان و به‌ســــۆزن
روخۆش و لێو به‌خه‌نده‌ن…..یاری خۆشمان فێر ده‌كه‌ن
رۆژانه دایان نـــــاوه……به چیرۆك و هــــۆنراوه
باشترین ئامۆژگــــاری……بۆمان بكه‌ن به دیـــاری
ژووری به‌رسبله
ئای چه‌ند جوان و نه‌شمیله‌ین……خونچه‌ی ژووری به‌رسیله‌ین
ئه‌م ژووره بۆ ئێمه‌ی جوان……جێگه‌ی خۆشییه و سه‌یران
بۆ فێربوون و زانیــــاری……یان بۆ گۆرانی و یــــاری
بۆ چیرۆك و هـــــۆنراوه……له لایه‌ن مامـــــۆستاوه
كه رۆژانه به دیـــــاری……وه‌ك وانه و ئامۆژگـــاری
پێشكه‌ش به ئێمه‌ی ده‌كه‌ن……تا به‌ره و پێشمان ببـــه‌ن
ژووری پشیله
ئێمه‌ی ورد و نه‌شمیله……واین له ژووری پشیله
دڵشاد و لێو به خه‌نده‌ین…..سه‌یری چه‌نده ئاسوده‌ین
ده‌م به گۆرانی خۆشین……وریا و ژیر و روخۆشین
ژووری كه‌ناری
خونچه گوڵی بۆندارین……وا له ژووری كه‌نارین
لێو به خه‌نده و چالاكین……یاریی ده‌كه‌ین دڵپاكین
دڵمان شاده و به‌ختیارین…..خنچه‌ی ژووری كه‌نارین
ژووری ئاسك
خونچه‌ی جوان و ناســـكین……وا له ژووری ئاســـــــكین
روخۆش و لێو به خه‌نده‌ین…….دڵ پڕ له هیوا و خۆزگه‌ین
چــــالاك و ژیر و وریاین……خۆشه‌ویستی مامۆســتاین
ژووری نه‌ورۆز
له باخچه ژووری نه‌ورۆز…..پڕ پڕه له شادی و سـۆز
وه‌كــــو سه‌یرانگه وایه…..پڕ له خونچه‌ی ساوایه
جێی یارییه بۆ هه‌مووان…..ڕازاوه و خۆشه لامـــان
هۆنراوه و چیرۆكی جوان…..دیاری ده‌ستی مامۆستان
ژووری پاساری
خونچه‌ی ژووری پاسارین……خه‌ریكی ســه‌ما و یارین
به خۆشی دێین و ده‌ڕۆین…..زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆین
وه‌ك پاساری ئێسك سوك…..ئێمه‌ی وردیله و بچوك
گۆرانی ده‌ڵێین بۆ ژین….چونكه شاد و دڵخۆشین
ژووری ماسی
حه‌ز ده‌كه‌یت من بنـاسی…..وه‌ره بۆ ژووری مـــاسی
تا چـــــالاكیم ببینی…..زۆر به جــوان و شیرینی
شـــاره‌زا بیت له توانام…..بزانیت به‌هره و خولیام
له‌ســـایه‌ی مامۆستاوه…..كه چۆن گه‌شه‌ی پێداوه
له‌وێ زۆر شـــــادمانم….له‌گه‌ڵ گشت هاوڕێكانم
ژووری هه‌تاو
خونچه‌ی ژووری هه‌تـاوین……وه‌ك خۆر پرشنگ ده‌هاوین
ئه‌و كاتانه‌ی له باخچه‌ین…..دڵخۆش و لێو به خه‌نده‌ین
مامۆستای دڵ میهره‌بـــان…..كه دێته ژوور بۆ لامـــان
گه‌نجینــــه‌ی زانیارییه…..وانه‌كه‌ی هــــه‌ر یارییه
جارێك چیرۆكی به‌ســـود…..جارێك هۆنراوه و ســـرود
جارێك سه‌مـــا و گۆرانی …..له‌پێش نانی به‌یــــانی
جارجـــارێكیش به وردی…..فیلم كــــارتۆنی كوردی
هه‌ر له ژووره‌كه‌ی خۆمان…….ده‌كاته دیاری بۆمـــان
ژووری مانگ
ئه‌م ژووره خۆش و جـــوانه…..بۆ ئێمـــه‌ی نه‌شــــمیلانه
دنیایـــــــــه‌كی به‌رینه…..بۆیه لامـــــــان شـیرینه
ژووری مــــانگی پێ ده‌ڵێن…..زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین ئێوه‌ش بێن
تا بزانن ئێمـــــــه چین…..لـــه‌م ژووره چۆن فێر ده‌بین
به هه‌وڵی مامۆستاكـــــان…..كه وه‌ك خۆری باخچــه وان
بۆ ئێمه زۆر دڵســـــــۆزن……كانی و سه‌رچـــاوه‌ی سۆزن
ژووری خۆر
گوڵخونچـه‌ی ژووری خۆرین…..بۆندار و جـۆراوجـــۆرین
خاوه‌ن به‌هـره و چـالاكین…..روو له ئاســۆی رونــاكین
ژووره‌كــه‌مان وه‌ك خۆمان…..ڕازاوه‌تــه‌وه بۆمــــان
وه‌كــــــو پێشانگا وایه…..وێنه‌ی جوان جوانی تیایه
دیواره‌كان نه‌خشــــاون…..تابلـــــۆیه‌كی ته‌واون
ئه‌م ژووره وه‌ك خۆر روونه…..مه‌ڵبه‌ندێكی فێربـــوون
ژووری هه‌ور
گوڵخونچه‌ی ژووری هه‌ورین……هـــاوڕێی باران و به‌فرین
ئه‌م ژووره بۆ ئێمه‌ی جوان…….دنیایه‌كه فـــــــراوان
بۆ گـــۆرانی و یاریی زۆر……بۆ چــــالاكی جۆراوجۆر
بۆ چیرۆك و هــــۆنراوه……له‌لایه‌ن مامۆســـــتاوه
خۆشترین جێیه بۆمـــان…..دڵگیره وه‌كو خـــــۆمان
ژووری به‌فر
گوڵخونچه‌ی ژووری به‌فرین…..هاوڕێی باران و هــه‌ورین
ئه‌م ژووره بۆ ئێمــه‌ی ژیر…… ڕازاوه و خۆشـــه و دڵگیر
دیواره‌كان نه‌خشـــــاون……تابلۆی پیا هه‌ڵواسـراون
منداڵ بۆ یاریی كـــردن……هه‌رچییه‌كی پێویست بن
له ژووری به‌فـــرا هه‌یه……هه‌ر هه‌مووی ئامــاده‌یه
چیرۆك و هۆنراوه‌ی جوان…….دیاریی ده‌ستی مامۆستان
ژووری ئه‌ستێره
خونچه‌ی ژووری ئه‌ستێره‌ین…….زۆر دڵخــۆشین كه لێره‌ین
ژووره‌كه‌مان ڕاسته‌وخـــۆ……بووه به ته‌خته‌ی شانـــۆ
یاریگای چــــــالاكییه……سه‌رچــــاوه‌ی ڕوناكییه
له‌م ژووره دیواره‌كـــــان ……پڕن له وێنه‌ی جوان جوان
كـه‌وا مامۆستای دڵســۆز ……كێشاونی به‌هه‌سـت و سۆز
وانه‌كـــــــانی ڕازاوه‌ن……پڕ چیرۆك و هــۆنراوه‌ن
گــــۆرانی و مـۆسیقایه…… یاری خۆش و سه‌مـــایه
ژووری سمۆره
ســه‌یری ژووری ســـمۆره…….پڕ خونچه‌ی هه‌مـــه‌جۆره
به تابلۆی جـــوان و دڵگیر……نه‌خشاوه بۆ ئێمـــه‌ی ژیر
هێنده خــــۆش و ڕه‌نگینه…..بۆیه لامـــان شــــیرینه
مامۆســتا به زانیـــاری……به گـــۆرانی و به یـاری
وه‌ك هاوڕێیه‌كی ڕۆح سوك……دێ بۆ لای ئێمــه‌ی بچوك
ژووری گێزه‌ر
ژووری( گێزه‌ر) له باخچه…..پڕه له گـــــوڵی خونچه
ژووره‌كه‌ش وه‌ك خونچه‌كان……بۆنخـۆشه و ڕازاوه و جوان
له‌وێ هـــــه‌رچی دیواره……پڕ له نه‌خش و نیگـــاره
كه بۆ ئه‌و ژووره ده‌چـــین……زۆر ئاسوده و دڵخۆشـــین
مامۆستا گیان به جـوانی …..زۆر به نــــه‌رم و نیانی
زانیاریمان فێر ده‌كــات……خۆشی به دڵمـــان ده‌دات
ژووری كه‌مانچه
زۆر دڵخـــۆشین له باخچـه‌ین…..خونچـه‌ی ژووری كه‌مانچـه‌ین
ئـای كــــه رازاوه و خۆشــه…..بۆ ئێمـــه‌ی جگــه‌رگۆشـــه
مامـۆســــتا بـه شــــیرینی…..ســــــــــۆز و ناز و ئه‌وینی
له‌گـــه‌ڵ یــــاری و زانیاری…..بۆمــــان ده‌كـــات به دیاری
ئێمـــه‌ش به شادمــــــانی…..به ئــــــاواز و گـــــۆرانی
دۆ، رێ، می، فا،صۆل، لا، سی…..ده‌ڵێینه‌وه بـــــه خــــۆشی
ژووری پیانۆ
گوڵخونچه‌ی ژووری پیانۆین…..نه‌شمیلانه و له‌ســه‌رخۆین
ژووره‌كــه‌مـــان به تابلۆ……تابلۆی كه‌مانچــه و پیانۆ
له‌گه‌ڵ دره‌خـت و روبــار……گـوڵ و بـاڵنده و گیانـدار
چیــا و ده‌شت و دۆڵ و گـرد…..شار و گوند و كانی و پـرد
كه‌ســــایه‌تی كـارتـۆنی…..تۆم و جیری یـان جــۆنی
ئه‌مه‌نده جوان نه‌خشــاون…..بۆ ئێمــه‌ی گـوڵ كــراون
مامۆستاش به دڵســــۆزی…..به خۆشه‌ویستی و ســۆزی
بــه چیرۆك و هـــۆنراوه …..زیـــــاتر خۆشی پێداوه
ژووری عود
گوڵخونچه‌ین له ژووری عود…..ده‌م به گۆرانی و ســــرود
یاری ده‌كـــــه‌ین پێكه‌وه……بــه دڵێكی خـــــۆشه‌وه
مامۆستای دڵسۆز و چـــاك…..هه‌روه‌كو خــۆری رونـــاك
سـۆزی پێمـــان به‌خشیوه……ژووره‌كـــــه‌ی داپۆشیوه
بۆ هــــه‌رلایه‌ك بڕوانی……ڕه‌نگینه و پڕ له جــوانی
رازاوه‌یه و پرشنگــــدار….. نـه‌خشێنراوه به نیگـــار
ژووری گۆڤار
خونچه‌ی ژووری گۆڤــارین……نه‌شمـیلانه و نـــازدارین
وریا و ژیــــر و چـالاكین……لێو به خــه‌نده و دڵپاكین
ژووره‌كه‌مـــان وه‌ك گۆڤار……ڕه‌نگینه و ڕازاوه و دیـــار
شــــانۆیه بۆ نوانـــدن……جێیه بۆ یاری كـــــردن
چیرۆك و هۆنراوه‌ی جوان…….وه‌كو دیاری مـــامۆستان
پێشكه‌ش به ئێمه‌ی ده‌كه‌ن……خۆشی به دڵمـــان ده‌ده‌ن
ژووری كانی
گوڵخونچه‌ی ژووری (كانی) ین…..سه‌رچــــاوه‌ی ئـــاوه‌دانین
به ئـــــــاواز و مۆســـیقا…..به گــــۆرانی و به قــاقــا
ژووره‌كه‌مـــان پڕ ده‌كــه‌ین…..خۆشی بـــــه دڵمـان ده‌ده‌ین
دیــــوارێكی ئــــه‌م ژووره…..سه‌وز و زه‌رد ،سپی و ســـــوره
بوون به ئاڵای كوردســــتان…….تا بیناسین ئێمــــه‌ی جوان
لێره‌دا هاتووم وه‌ك كارێكی نوێ و ئه‌نجام نه‌دراو پێشتر ئه‌م هۆنراوانه‌م نوسیوه به‌ناوی میوانی ژوور كه دڵنیام له‌گه‌ڵ زانیاری دا چێژ و خۆشیش به منداڵانی باخچه ده‌به‌خشێت.
میوانی ژوور 1
چـۆله‌كــــه‌یه‌كی بچـــــوك……له ده‌رگـــای دا به ده‌نــــوك
مـــن چـووم و كــردمه‌وه لێی…..وتم ئـــازیز به‌خــــێر بێی
بۆ پێشــــوازی لــــه میوان……ژوور بـوو به چــــه‌پڵه‌ڕێزان
وتی هـــاوڕێكـــــانی من…..زۆر حـه‌زده‌كــــه‌م دڵخۆشبن
ژووره‌كــه‌مـــان به جــوانی….پڕ بـــوو لــه شادمــــانی
به جــــریوه و گـــــۆرانی…..ئاوازێكمـــــان پێكهــــانی
باخچه هه‌مـــووی پێی زانی
میوانی ژوور 2
ڕۆژێك كۆترێكی نه‌خشـــین…….هات و ســـه‌ردانی كــردین
له ده‌رگـــای ژووره‌كه‌ی دا‌و……..وتی هـــــــاوڕێیان سڵاو
چه‌ند خـــۆشبوو به گمه‌گم………وتی میوانتـــان ده‌بــــم
ئێمه‌ش خێرا ، ده‌ست و بـرد………به‌خێرهــــاتنمان لێكـرد
گمــــــــه‌گم و پێكه‌نین……..سه‌مــا و خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕین
ژووره‌كه‌ی پڕ كــــــردبوو…….ئای كه دڵخۆش بووین هه‌موو
پاشــان دای له شه‌قه‌ی باڵ…….رۆیشت لای ئێمـــه‌ی منداڵ
چــــوو بۆ هێلانه‌كه‌ی خۆی……كه وه‌ك نیشتمـــــانه بۆی
میوانی ژوور 3
ڕۆژێكیان كـــه‌وی كوێستان…..هات بۆلامان به‌ســـــه‌ردان
بـه‌خێرهاتنمــــان لێ‌كرد……قاقبه‌قاقی ده‌ست پێكـــرد
مامۆستاش وه‌كــــو هه‌موو……له‌گه‌ڵمـــاندا به‌شدار بوو
وتی ئه‌م كه‌وه جـــــوانه…….كه له‌لامـــــــان میوانه
بۆ ئه‌وه‌ی دڵی شـــــاد بێ…..زۆر حه‌ز ده‌كــات ئازاد بێ
چیا و هـــه‌ردی كوردستان…..باخ و كێڵگــــه و دارستان
له لای ئه‌م خـــۆشه‌ویستن…….بۆ ژیـــــــانی پێویستن
ئه‌وه‌ی كه له باخچه‌ی منداڵاندا زیاتر سه‌رنج ڕاكێشه به‌لای منداڵانه‌وه وێنه‌یه، به‌تایبه‌تیش وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه‌كان و وێنه‌ی گیانداران و باڵداران و سروشت.منیش لێره‌دا ئه‌م خۆنراوه‌یه‌م له‌شێوه‌ی ئۆپه‌رێتێكدا داڕشتووه كه مامۆستا ده‌توانێت سودی ێوه‌ربگرێت و هه‌م ئاوای بۆ دابنێت و هه‌م دیواری باخچه‌كه‌ی پێ نه‌خشینتر بكات.چونكه ده‌توانین له هه‌مان كاتیش‌دا زانیاری له‌ڕێی وێنه‌كانه‌وه به منداڵان ببه‌خشین.
دیواره‌كانی باخچه
كۆرس:
باخچه‌كـــــه‌مان ره‌نگینه…..بۆیه لامـــــــــان شیرینه
دیـــــواری لـــه‌گشت لاوه……به وێنه‌ی جـــوان نه‌خشاوه
باران:
هه‌ر كاتێك چـــوویته ناوی……ئاســــــوده‌ی به تـه‌واوی
سان:
وێنه‌ی رازاوه و ره‌نگـــــین……كۆتر و كـــــه‌وی نه‌خشین
گــوڵی جوانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ…..یان بۆق و ماسی و نه‌هه‌نگ
كارا:
كــــه‌ڵه‌شێر و پاســـاری……توتی و فنس و كه‌نـــــاری
ئه‌ســــپ و زه‌ڕافه و ئاسك…..په‌پولـــــه‌ی ناسك ناسك
په‌یڕه‌و:
فیل و كه‌روێشك و مه‌یمـون…….كه خه‌ریكی یــــاری بـوون
مــریشك و جوجه‌ڵه‌ی جوان……به‌یه‌كــــه‌وه ده‌گـــــه‌ڕان
مراوی و قـــاز هێنرابوون……له نـاو ئاودا نه‌خشــابوون
باران:
هێماكـــــــانی هاتوچۆ…….تیایدا بوو بوون به تابـلۆ
ناز:
وێنه‌ی وه‌رزه‌كــــانی ساڵ……وێنه‌ی خێزان ،خان‌و،مـاڵ
ژووری میوان ، هی نوســتن …..هــــۆڵێكیش بۆ دانیشـتن
لانه:
نا بێت له بیرمـــان بچێت…… چێشتخانه‌ش ژووری ده‌وێت
راز:
دوو ژووری تر پێویســـتن……كه له ناو مــــاڵدا هه‌بن
چونكه گرنگن تــــه‌واو……ته‌والێت له‌گه‌ڵ گــه‌رماو
ئاوان:
ژوورێكی تــــری تیایه……كه وه‌ك گــه‌نجینه وایه
بۆ كه‌لوپه‌ل هه‌ڵـــگرتن…..پێویســتی ماڵ تێكــردن
ئارۆ:
گـــــه‌ڵا و ڕوه‌ك و میــوه…..ســه‌ر دیــــواری ته‌نیوه
وێنه‌ی كارتۆنیی ناســراو……تێكه‌ڵ كـــــراون ته‌واو
كۆرس:
وێنه‌ی ئاڵای كـــوردستان…..وا له سه‌رووی هه‌مــوویان
له‌سه‌ر وێنه‌ی گوند و شار……ده‌شه‌كێته‌وه جــار جــار
ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی تر كه چێژ‌و خۆشی به منداڵانی باخچه ده‌به‌خشن و حه‌ز ده‌كه‌ن به‌په‌رۆشه‌وه گوێی لێ‌بگرن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا له‌به‌ری بكه‌ن.خۆ ئه‌گه‌ر ئاوازێكی خۆشی بۆ دابنرێت زووتر له‌به‌ری ده‌كه‌ن.
خه‌ونێك
له خــــه‌ونمدا ئه‌ســـتێره……خــــۆی هــــاتبوو بۆ ئێره
مـــــاڵی ئێمــــه‌ی ده‌زانی…….هــــاتبوو به میـــــوانی
وتی من میــــوانی تــــۆم……بردم بۆ ژووره‌كـــه‌ی خــۆم
كه ژووره‌كـــــــه‌می بینی…..به قــاقــا و پێكــه‌نینی
وتی ده‌ست خۆش گوڵی جوان……سه‌ركـــه‌وتوو بیت له ژیان
مه‌له‌كردن
ڕۆژێك له تاوی گه‌رمــا……جلم نه‌هێشت له‌به‌رمــا
حه‌وزێكی مه‌له‌مــان بوو……خۆم هـه‌ڵدایه ناوی زوو
(ئارۆ) ش وه‌كــو مراوی…..هات خۆی هه‌ڵدایه ناوی
كه‌وتینه مه‌له و یــاری…..شــادی و خۆشی ده‌باری
دایكم وه‌ك مامۆستا بــوو….له نزیكمان وه‌ستا بــوو
یاریمان ده‌كــرد به ئاو….فێنك بووینه‌وه تــه‌واو
پاشان وه‌كـــو مه‌له‌وان….هاتینه ده‌ر هه‌ردووكمان
خۆمان گۆڕی ده‌ستوبــرد….چووم سوپاسی دایكم كرد
هه‌ندێك له هۆنراوه‌كان له‌گه‌ڵ ساده‌ییدا دێڕه‌كانی زۆرن به‌ڵام مامۆستا ده‌توانێت وه‌كو ئۆپه‌رێتێكی بچوكی لێبكات و هه‌ر منداڵه‌ی دێڕێك ێێت .ئه‌وسا ئاسانتر ده‌بێت و زووتریش له‌به‌ری ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م منداڵانی ژووره‌كه‌ش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له كۆتاییشدا هه‌موویان هۆنراوه‌كه به‌ته‌واوی له‌به‌ر ده‌كه‌ن چونكه دووباره ده‌بێته‌وه….دایك ئه‌و مرۆڤه خۆشه‌ویسته‌ی كه هه‌موومان خۆشمان ده‌وێت و هه‌میشه به‌بارانی سۆزوخۆشه‌ویستی بێسنوری خۆی ئارامی و ئاسوده‌یی و خۆشی به دڵه‌كانمان ده‌دا..ده‌بێت منداڵانی باخچه كه ماوه‌یه‌ك رۆژانه له دایكیان دووربن چۆن و چی بكه‌ن..منیش له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م نوسیوه كه دڵنیام چێژی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت بۆ منداڵان.
دایه
خۆشی نییه بگــــاته…….بــۆن و ئامێزی دایــه
ســـۆز و ماچی شیرینی…..شیله‌ی هه‌نگوینی تیایه
سـه‌رخستنه ســـه‌ر ڕانی…..ئاســـوده‌یی و ئــارامی
ده‌به‌خشێ به هه‌موومان…..شـــاد بین به‌به‌رده‌وامی
ده‌نگی به‌سۆز و خـۆشی…….مۆسیقای ســـروشتییه
خه‌نده و پێكه‌نینه‌كه‌ی ……لـه ڕه‌نگ و وێنه‌ی نییه
سـه‌رچاوه‌ی هێز و تینه…..بۆ ئێمـــه‌ی بچكـۆلانه
هیوامـان پێ ده‌به‌خشێ……سـه‌ركـه‌وین له‌م ژیانه
ئه‌م هۆنراوانه تایبه‌ت بوون به منداڵانی باخچه‌ی منداڵان و هه‌ندێكیشیان پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تیش به‌په‌رۆشه‌وه گوێی لێده‌گرن و حه‌زی لێده‌كه‌ن.ئه‌وه‌ی من له‌م نوسینه‌مدا مه‌به‌ستم بوو لێره‌دا ئه‌وه‌بوو كه كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی وا بخه‌مه به‌رده‌ست مامۆستایانی باخچه‌ی منداڵان هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه پڕۆگرامێك یان كتێبێك كه چه‌ندین هۆنراوه‌ی له‌م شێوانه‌ی تیابێت ئاماده بكرێت و له‌هه‌موو باخچه‌یه‌كدا هه‌بێت تا مامۆستایان به‌پێی به‌رنامه و پلانی خۆیان سودی لێوه‌ربگرن .بێگومان دانانی كتێبێك یان كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش پێویستی به لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و شاره‌زا هه‌یه بۆ دیاریكردنی هۆنراوه و چیرۆكه‌كان تا جوانترین و به‌سودترین و گونجاوترینیان بۆ ئه‌و قۆناغه هه‌ستیار و گرنگه هه‌ڵبژێن
……………….
ئایا عەفرین تەڵەیە بۆ دەوڵەتەکەی ئەردۆغان؟… تاهیر حاجی حەسەن
جەنگ بەردەرکەی بەخەڵکی عەفرین گرتوە،ئەویش جەنگ و هێرشی دەوڵەتە قەیران گرتوەکەی ئەردۆ داعشی دوای تەواو بونی داعشە. پرسیارێک و گومانێک هەیە لێرەدا:ئاخۆ گەر ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکرابێت لەلایەن ئەمریکاوە پێدەچێت هەروا بەگوندەی خۆی هێرشی سەر عەفرین بکات؟ ئاخۆ گەر عەفرین تەڵەیش بێت بۆ ئەردۆغان ودەوڵەتەکەی نرابێتەوە تاوانی خەڵکی سیڤیلی عەفرین چیە کەبکرێنە سوتەمەنی نێو پلانە چەپەڵەکانی ئیمپریالیزمی ئەمریکی؟ یان ئاخۆ خەڵکی عەفرین هیچ جیاوازیان هەیە لەگەڵ خەڵکی سیڤیلی حەلەب و دەیان شاری تر لەسوریا کەکرانە سوتەمەنی نێو هێزە جەنگ هێنەرە ڕکابەرەکانی نێونەتەوەیی و نەوچەییەکان؟
بێگومان وەحشیەتی زلهێزانی سەرمایەداری بێسنورەو هیچ بەهایەکی مرۆییان لاپیرۆز و گرنگ نیە،بەڵکو ئەوەی لایان گرنگە داگیرکردن و بەتاڵان بردنی سامانی گەلانە لەناوچەکەدا. ئەو سامانە زۆرەی مێژووییەکە، لەژێر دەستی دەسەڵاتە ناسیۆنالیستی و مەزهەبی و دینیە وەکیلەکانی زلهێزانە. لەم نێوەدا،کۆی چینی کرێکار‌و خەڵکی بەشمەینەت زەرەر مەندی پلەیەکن و کراونەتە قوربانی نێو برەودانەکانی شۆفێنیزمی قەومی و دینی و مەزهەبی.
گەر ئەمریکا دۆستی گەلانی ستەملێکراو بوایە،ئەوا نەدەهات لەڕێگەی جەنگەوە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان بڕوخێنێت و لەولایشەوە کۆی ژێرخانی ئابوری سەدان ساڵەی مرۆڤە زەحمەتکێشەکان وێران بکات. بەپێچەوانەوە،ڕێگای سەرەکی بۆڕوخانی دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکان لەناوچەکەدا تەنها لەڕێی برەودان و دنەدان دەبێت بۆ بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی. دەسەڵاتە دڕندەکانی سەربەچینە چەوسێنەرەکان تەنها لەڕێگەی بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیەوە دەتوانرێت بەزیانێکی کەمی ماددی و گیانیەوە بڕوخێنرێت. بەڵام کوا ئیمپریالیزم کارێکی وای پێ ڕەواو باشە؟
دەوڵەتی تورکیا بەڕابەرایەتی ئەردۆغانی ئاک پارتی،لەنێوخودی تورکیادا تەواو لەقەیراندایە و تورکیای لەڕوی ئابوری و سیاسیەوە بەرەو دواوە گەڕاندوەتەوەو دەسەڵاتی میلیتاریزمی تۆتالیتا‌ر پیادە دەکات. ئەو دەسەڵاتە دڕندەیەی کەتورکیای بۆ خەڵکی ئازادیخوازی تورکیا کردوەتە زیندانیەکی گەورەو ڕۆژبەڕۆژیش لەڕێی پەلامارەکانی بۆ سەر خەڵکی سیڤیلی باکورو و ڕۆژئاوای کوردستان تادێت قەیرانەکانی بۆزیاتر دەبێت و لەم ڕێگایەیشەوە ئەوە ڕاستە دەوڵەتی ئاک پارتی بەرەوهیلاک بون دەبرێت،بەڵام ناکاتە ئەوەی لەم ڕێگەیەوە بڕوخێنرێت. بەپێچەوانەوە،لەم ڕێگەی بواردانەی بۆ هێرش و جەنگ دژی عەفرین و دەستکەوتەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان،ئەوا باجی تێچونی کۆی جەنگەکەی لەلایەن چینی کرێکار‌و خەڵکی زەحمەتکێشی تورکیاوە دەدرێت. لەم دیویشەوە،بەرپاکردنی ئەو جەنگە بۆداگیرکردنی عەفرین،لەپلەی یەکەمدا خەڵکی عەفرین تێیدا زەرەر دەند دەبن و ئاوارەو ماڵوژیانیشیان کاول دەکرێت،وەک چۆن کۆبانی کاول کرا لەڕێی هێرشەکانی داعشی دڕندەو بۆمبابارانەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە،ئاوایش دەیانەوێت عەفرین بەو دەردە ببرێت.
بێجگەلەوەی دەیانەوێت لەڕێگەی ئاوا هێرشێکەوە،هێزوتوانای شەڕڤانان لاواز بکرێت و بڕستیان لێ ببڕدرێنن تائەوەی بەهەموشێوازێک ملکەچی ئەمریکا ببن و واز لەپرۆژەکانی خۆیان بهێنن کەلەبەرژەوەندی گەلانی ڕۆژئاوای کوردستانە.
ئێستا کۆی ئابوری سوریا لەژێر دەستی شەڕڤانانە،چ بیرەنەوتەکان بێت یان ڕوبارو سەرچاوەی ئاو تادەگات بەکارەبا. ئەو سێ سەرچاوە سەرەکیەو مەسەلەی کشتوکاڵ،بۆخۆی بڕبڕە پشتی هەرگەلێکن لەناوچەکەدا. لەم قۆناخەداڕۆژئاوای کوردستان ئێستا دیسانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە دەیانەوێت وەک قۆناخی سەردەمی کۆبانیان لێ بکەن و هێرشیان بکەنە سەر.
تورکیا ئەندامی ناتۆیەو لەلایەن دەسەڵاتە دڕندەکەی ئەمریکاوە دەپارێزرێت. لەم دیویشەوە پەیوەندیەکی ناجێگیری لەگەڵ دەوڵەتەکەی پۆتیندا هەیە،کەدەیەوێت لەم ڕێگەیانەوە بەئەمریکا بڵێت:گەر نەچیتە ڕێرداخوازیەکانمەوە،ئەوا،ئەڵتەرناتیڤی دیکە ئامادەیە. هێشتا ئەمریکا زیاتر بەرژەوەندی لەگەڵ تورکیادا هەیە تائەوەی لەگەڵ پەیەدەو شەڕڤاناندا هەیبێت. پێدەچێت لەدابەش کردنی سوریادا،ئەمریکا ئەوبەشەی لەژێردەستی شەڕڤاناندایە بخاتە ژێرقەڵەمڕەوی خۆیەوە،کارێکی وایش بۆ ئەمریکا دەستکەوتێکی کەم نابێت،لەگەڵ ئەوەیشدا،ئەمریکا هەرئامادە نابێت دەست لەپاڵپشتی کردنی دەوڵەتەکەی ئەردۆغان هەڵبگرێت،تابەدیلێکی زۆر باشتری لەتورکیادا بۆ مەیسەر نەبێت.
بۆیە هیچ کات نابێت خۆش خەیاڵ بین بەو کۆمەکانەی ئەمریکا دەیدات بەشەڕڤانان و پەیەدە. ئەمریکا،کۆی ناوچەکە بەرەو وێرانەی تەواو دەبات. چونکە ئەو بۆ داگیرکردن هاتوە نەک بۆ ڕزگاری گەلانی زەحمەتکێشی ناوچەکە.
بەهیواین نەئەردۆغان و نەئەمریکایش سەرکەوتونەبن لەپلانە چەپەڵەکانیاندا دژی خەڵکی بێ دیفاعی عەفرین. ئەرکی شەڕڤانانیشە نەکەونە ژێرهەیمەنەتی بەرژەوەندیە تاڵانکاریەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکای زلهێزی دڕندەی سەرمایەداریەوە.
ئەوان خاوەنی چەک و جبەخانەی زەبەلاحی شەڕن،بەڵام هیچ کاتیش مرۆڤایەتی شکستی ئەمریکای لەبیرناچێتەوە لەلایەن گەلی ڤێتنام و ڕابەرایەتی ئەو گەلەوە.
شەڕڤانان و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەکرێت خاوەن هەمان مێژوو بن و بەئاشکرا دژی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەو تەماح و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بجەنگن. چونکە گەر ملکەچ ببن بۆ ژێر خواست و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا،ئەوا وەک دەسەڵاتدارانی ناوچەکە،دواجار ڕوبەڕوی شکست و کەوتن دەبنەوە. دەسەڵاتی زلهێزی ئەمریکا جێگە بڕوانیە،لەبەرئەوەی داگیرکا‌ر بەختەوەری و ئازادی پێ نیە بۆ ژێردەستەکانی.
تاهیر حاجی حەسەن
19/01/2018
مێژووی شیرەکەی مووسا … حەمە مەنتك
زۆر بوار لە زانستە مرۆڤایەتییەکان هەوڵی توێژینەوە لە پێوەندی نێوان مرۆڤ و مێژوو دەدەن. بۆ نموونە مێژوو، ئەنسرۆپۆلۆجیا و کۆمەڵناسی، ئەمانە لە هەوڵدان پێوەندی نێوان مرۆڤ لەلایەك و سێستەم و پێکهاتەی مێژوویی و ڕۆشنبیریی لەلایەکی دیکەوە ڕاڤە بکەن. ڕۆمانیش وەکو ژانرێکی ئەدەبی، کە گێڕانەوە تایبەتمەندی سەرەکییەتی دەتوانێ ئەو ڕۆڵە ببینێت. ڕۆمانیش دەتوانێ پێوەندنی نێوان مرۆڤ و مێژوو دەربخات. من لەم توێژینەوەیەدا دەمەوێ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ڕۆماننووس (سابیر ڕەشید) لەگەڵ مێژوو لە ڕۆمانی (شیری مووسا)دا دەربخەم. ئایا بۆ گێڕانەوەی مێژووی جوولەکەکانی هەولێر، چۆن سوودی لە مێژوو وەرگرتووە؟ ئایا توانیویەتی ڕۆمانێکی مێژوویی بنووسێت؟
سەرلەهەوەڵ دەبێ بزانین ڕۆمانی مێژوویی چییە؟ ڕۆمانی مێژوویی وەکو جۆرێک لە ڕۆمان بونیادێکی مێژوویی هەیە. واتە هەوڵێکە بۆ سەرلەنوێ هێنانەگۆڕێی کەسایەتی و ڕووداوی مێژوویی، بەڵام لە چوارچێوەی ڕۆماندا. هەرچەندە دەبێ ئەوەمان لەبەر چاو بێت ((کە ڕۆماننووس ناتوانێت لە ئافراندنەوەی مێژوودا سەرکەوتوو بێت ئەگەر خودی واقیعە مێژووییەکە بەباشی نەزانێت.)) [ئەحمەد‌زادە، ٢٠١٢، ل٣٠٧] بەمەیش ڕۆماننووس دەبێت ئەو قۆناغە مێژووییەی دەیەوێ بە ڕۆمان بیگێڕێتەوە تەواو شارەزا بێت، ئەگەر خۆیشی تێیدا نەژیابوو، دەبێ بە دەیان کتێب و سەرچاوەی لەبارەوە بخوێنێتەوە. ئەمە واتای ئەوە نییە، ڕۆماننووس مێژوومان وەکو خۆی بۆ بنووسێتەوە، نەخێر، چونکە بابەتی مێژوو واقیعە، بەڵام واقیعی ڕۆمان لە بنەڕەتدا خەیاڵە. کەواتە ڕۆمانی مێژوویی بەریەککەوتنی واقیعە لە ڕێی خەیاڵەوە. بە بڕوای (جیرار جینێت) هەردوو ڕەگەزی (واقیع/خەیاڵ) بونیادی هەموو مێژوو و ڕۆمانێكن، چونکە هەر یەکەیان دەیەوێ گوزارشت لە ڕووداو و مرۆڤ بکات. کەواتە ڕۆمانی مێژوویی دیسان هێنانەگۆڕێی مێژووە، بەڵام وەکو کتیبێکی مێژوویی نا. بە بڕوای (جۆرج لۆکاتش) ڕۆمانی مێژوویی ((ڕۆمانێکی مێژوویی حەقیقیە، واتە ڕۆمانێکە لە ئێستا دەدوێ، لە ئێستادا دەژین، بەوەی ڕابردوویان مێژوویەک بووە بۆ خود.)) [لوکاتش، ١٩٧٨ ، ص٨٩]
ڕۆمانی (شیری مووسا)، ڕۆمانێکە دەیەوێ مێژووی جوولەکەمان لە شاری هەولێر بۆ بگێڕێتەوە. ئەم ڕۆمانە هەوڵێکە بۆ سەرلەنوێ نووسینەوەی، یان گێڕانەوەی مێژووی خەڵکانێک، کە سەردەمانێک چینێکی کاریگەر و دانەبڕاوی شاری هەولێر بوونە. لێرەدا دەبێ بپرسم ڕۆماننووس تا چەند توانیویەتی ڕۆمانێکی مێژووییمان پێشکەش بکات؟ ئەو تەکنیکانە چین، کە لەم ڕۆمانەدا بە کار هاتوون؟ ئایا لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانەکە، هەست دەکەین ڕۆمان دەخوێنینەوە، یان دەقێکی مێژوویی؟ من نامەوێ ڕووداو و ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە بگێڕمەوە، ئەوە کاری ڕەخنەگر نییە. کۆمەڵێ تەکنیک و لایەنی هونەری لەم ڕۆمانەدا هەن، جێی سەرنجن. یەکێك لە تەکنیکەکان ئەوەیە خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەدا هەست دەکات، هەم ڕۆمان دەخوێنێتەوە، هەمیش توێژینەوەیەک لەبارەی ڕۆمانەوە.
سەرەتای ڕۆمانەکە ناونیشانی (یەکترناسین)ی هەیە. ڕاستە لەوێ باسی یەکترناسینی (عەبدوڵڵا سەڕاج)ی ڕۆماننووس و (بێستوون)ی هاوڕێی لەگەڵ (ئیسحاق)ی کارەکتەر و وەگێڕ دەکات. بەڵام لەودیو ڕستەکانەوە ئەمە هەوڵێکە بۆ یەکترناسینی خوێنەر لەگەڵ کۆی کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکە. ((ئەمشەوەی من –عەبدوڵڵا سەڕاجی- ڕۆماننووس، واتە نووسەری ئەم ڕۆمانە و بێستوون سەرەتانی بازرگانی قوماش پێکەوە لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردەن بۆ کات بەسەربردن سەرمان بە یانەیەکی شەوانەدا کرد، ناوی یانەکە هەستی بەرزەفڕ بوو.)) [ڕەشید، ٢٠١٧، ل٥] ئەمە یەکترناسینی نێوان خوێنەر و کارەکتەرەکانە، بەڵام بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ.
چەند دیمەنێک هەن وەگێڕ لە ڕۆمانەکەدا چەند جارێک پاتەیان دەکاتەوە. ئەم ڕووداو و دیمەنانە بەردەوام بۆ بەبیرهێنانەوەی خوێنەرە.
بۆ نموونە ئەو ڕستەیەی لەناو کوردەواریدا باوە، کاتێك کەسێک بە کەسێکی دیکە دەڵێت: دەڵێی جوولەکەی. مەبەستی ئەوەیە هێندە ترسنۆکیت وەکو جوولەکەکانیت. ئەم ڕستەیە چەندین جار خوێنەر لەناو ڕۆمانەکەدا بەری دەکەوێت. ئەمە هەوڵێکە بۆ نیشاندانی عەقڵیەتی تاکی کوردی بەرانبەر ئایین و نەتەوەیەکی دیکە لە‌و سەردەم. ئەم تەکنیکە (جیرار جینێت) لە کتێبی (گوتاری چیرۆک/ خطاب الحکایە)دا بە وردی کاری لەبارەوە دەکات. ئەم ڕستانە لە فۆرم و شێوەی جوایەز لە ڕۆمان، یان چیرۆکدا پاتە دەبنەوە گرینگی و تایبەتمەندی خۆیان هەیە. هاوکات ئەو ڕستەیەی (ئیسحاق) دەڵێت: کورد هەمیشە دەڵێن: جووەکان بە دوای شیری مووسادا دەگەڕێن، بەڵام لە ڕاستیدا عەساکەی مووسایە، چونکە کاتی خۆی مووسا شیری نەبووە، بەڵکو عەسای هەبووە. ئەمە یەکێکە لە‌و تەکنیکانەی لەم ڕۆمانەدا زۆر هونەریانە کاری لەبارەوە کراوە. ئەم ڕستە پاتەبووانە شادەماری ڕۆمانەکە پێک دەهێنن، چونکە لە بنەڕەتدا جووەکان بۆیە هیچ هەڵوێستیان بەرانبەر ئەو ستەمانەی لێیان کراوە نەبووە، ئامانجیان خۆپاراستن و پاراستنی ئایینەکەیان بووە. هاوکات گەڕان بە دوای شیری مووسا، یان عەسای مووسا هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی فریادرەسێکی وەکو حەزرەتی مووسا تاکو لە دەست فیرعەونەکانی زەمانە ڕزگاریان بکات.
یەکێکی دیکە لە‌و تەکنیکانە ئەوەیە، وەکو ئاماژەم بۆ کرد، خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەدا هەست دەکات هاوکات توێژینەوەیەک لەبارەی ڕۆمانەکە دەخوێنێتەوە. بەتایبەتی بۆ ناسینی وەگێڕەکانی ڕۆمانەکە. هەر بەشێک بۆ چەند پارێک دابەش کراوە، لە سەرەتای هەر پارێک ڕۆماننووس پێمان دەڵێت: لێرەدا وەگێڕ کێیە. بۆ نموونە لە بەشی یەکەم دوای یەکترناسین، ڕۆماننووس دەنووسێت: گێڕانەوە لە گۆشەنیگای ئیسحاقدا، یان فلاش باکەکانی ئیسحاق. ئەمە لە فۆرمی توێژینەوەدا خۆی دەردەخات، چونکە خوێنەر لێرەدا ماندوو نابێت، یەکسەر دەزانێت وەگێڕی ڕووداوەکانی ئەم بەشە کێیە. ئەم گەمەکردنە لەگەڵ خوێنەر هەوڵێکە بۆ ڕاکێشانی خوێنەر بۆ ناو ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە. بەردەوام گێڕانەوەکە ئەودەست و ئەودەست دەکات. هاوکات رۆمانەکە بەرەو ڕۆمانێکی فرەدەنگ دەبات. کەواتە فرەوەگێڕیمان دەبێت. بۆ گێڕانەوە پشت بە یەک کەس نابەسترێت. لە زۆر شوێن وەگێڕی هەمووشتزان دێتە ناوەوە، پاشان کارەکتەر ڕەوتی گێڕانەوە لە دەست دەگرێت. تەنانەت بۆ بەشی سێیەم هێندێ زانیاری لەبارەی جوولەکەکان لە عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی لە سەرچاوە و کتێبە مێژوویی و یادەوەرییەکانەوە وەرگیراوە، ڕۆماننووس ئاماژەی بۆ کردوون و لە کۆتایی بەشەکەدا ناوی سەرچاوەکانی نووسیون.
من ئەوە بە جۆرێک لە تەکنیک دادەنێم، بەڵام هاوکات دەبێتە ئاریشەیەک بۆ ڕۆمانەکە. بە گشتی کاتێك ڕۆماننووسێک دەیەوێت سوود لە کەرەسەی مێژوو بۆ نووسینی ڕۆمان وەرگرێت، دەبێت ئەو کەرەسانە لە قالبی مێژوو بباتە دەرەوە. دەمەوی بڵێم فەزای دەقی ڕۆمان لە فەزای دەقی مێژوویی جودایە. ئەوەی لەم ڕۆمانەدا ئاریشەیە بێ هێزی هونەری خەیال و گێڕانەوەیە. واقیعە مێژوووییەکە بۆ ڕۆمانەکە زۆر باشن، بەڵام گێڕانەوەکە هێند واقیعیانەیە، کەمتر هەست بە فەزای ڕۆمان دەکەین. هەرچەندە لە شۆڕبوونەوە بەناو دەروونی کارەکتەرەکاندا، بەتایبەتی (ئیسحاق)ی وەگێڕ و کارەکتەر زۆر هونەریانە کاری لەبارەوە کراوە. دەمەوێ بڵێم گێڕانەوەی ڕۆمانەکە هێشتا سێبەری گێڕانەوەی ڕۆمانی ساڵی حەفتا و هەشتای سەدەی ڕابردووی بەسەردا زاڵە.
ڕاستە ئەمەی دەیگێڕێتەوە مێژووە، بەڵام تەنێ وەکو کەرەسە مێژووە، لە فۆرمدا ڕۆمانە. هەر ئەمەیشە ئاریشەی بۆ فرەیی کارەکتەرەکان دروست کردووە. ئەم ڕۆمانە ڕۆمانێکی فرەدەنگە، کەواتە کارەکتەرەکان لە گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان ئازادن و ڕێیان پێ دەدرێت بە ئازادانە چیرۆکی خۆیان بگێڕنەوە. ئەوەی فەزای ڕۆمانی لەم ڕۆمانەدا کاڵ کردۆتەوە، نەبوونی تایبەتمەندی کارەکتەرەکانە چ لە ئاخاوتن، چ لە ژیانی ڕۆژانەیان. هەموو کارەکتەرەکان یەک فۆرم ئاخاوتنیان هەیە. من هیچ جوایەزییەکەم لەنێوان ئاخاوتنی (مام موشێ) و (حاجی مەلاساڵح) نەکرد. هەردووکیان بە یەک شێوە دەپەیڤن. نەبوونی تایبەتمەندی ئاخاوتن و شێوەی ژیان وا دەکات فەزای ڕۆمان لەم دەقەدا کاڵتر بکاتەوە. زۆر ئێستاتیکیتر دەبوو (مام موشێ) وەکو جوولەکەیەک لە ئاخاوتنیدا تایبەتمەندی ئاخاوتنی جوولەکانی تێدا با. چۆن ئێستا ئەگەر لەم ڕۆمانەدا کارەکتەرێکی تورکمانی هەولێرمان هەبووایە، نەدەکرا تورکمانەکە کاتێک بە کوردی دەپەیڤێ وەکو کوردێکی هەولێر قسە بکات. ئەمەی دەیڵێم تایبەتمەندی ڕۆمانی فرەدەنگە، بۆیەیش دەبووایە ئەم ڕۆمانە هەر کارەکتەرە و تایبەتمەندی ئاخاوتن و شێوازی ژیانی دیار بووایە.
لە زۆر شوێن و دەقدا زۆر جار بەر هەڵەی گێڕانەوە دەکەوم. مەبەست لە هەڵەی گێڕانەوە ئەوەیە دیمەنێک نیشان بدەیت، لەگەڵ ئەو کات و لۆژیک نەگونجێت. ئەمەم تەنێ لە هێندێ دەقی ڕۆمانی کوردی نا، بەڵکو لە دەقی ڕۆمانی جیهانیشدا دۆزیوەتەوە. بۆ نموونە لە ڕۆمانی (بەفر)ی (ئۆرهان پامۆک)دا باسی دیمەنی دانیشتی (کا)ی کارەکتەر و خۆشەویستەکەی لە چایخانەیەک دەکات. سەیری تەلەفزیۆنێک دەکەن، لەوێدا دەڵێت: تەلەفزیۆنێکی ڕەش و سپییە. چەند لاپەڕەیەك دواتر باسی ڕەنگی جلی ئەو کەسانە دەکات، کە لەناو تەلەفزیۆنەکەدا نیشان دەدرێن. باشە، ئەگەر تەلەفزیۆن ڕەش و سپی بێت، چۆن ڕەنگ نیشان دەدرێت؟! لە ڕۆمانی (شیری مووسا)دا دوو هەڵەی گێڕانەوە هەن. ((ئیتر پیاوانی ئاغا دەمانچەکەی دەستی دەسڕنەوە و دەیخەنە ناو دەستی یونە و ئەوناوە جێدە‌هێڵن و بە نێردراوێک لە ڕووداوێکی ناو باخچە پۆلیس دەگەیەنن. پۆلیسیش دێ وێنەی ڕووداوەکە دەگرێ و دەمانچەکە دەخەنە ناو نایلۆنێکەوە و هەردوو جەستەکە دەگوازنەوە نەخۆشخانە.)) [رەشید، ٢٠١٧، ل٢١] ئەوەی تێبینی دەکرێت، وێنەگرتنی پۆلیسە لە ڕووداوەکە.
بڕواناکەم لە ساڵی سی و چلی سەدەی ڕابردوو لە قەزایەکی وەکو شەقڵاوە (نازانم ئەو کات قەزا بووە یان نا) پۆلیس هێندە پێشکەوتوو بووبێت، وێنەی ڕووداوەکانی گرتبێت!! ڕەنگە هەر کامێرایش ئەو کات بەو شێوەیە پێشکەوتوو نەبووبێت ئاوا هەڵبگیرێت. ئەمە قەناعەت لە کن خوێنەر دروست ناکات. ڕەنگە کەسێک بپرسێت: جا ئەوە ڕۆمانە، نەك کتێبێکی مێژوویی. ئەمە ڕاستە بەڵام ڕووداو و کات و سەردەم پێوەندیان بە یەکەوە هەیە. ((ئێستاکەش کە تەماشای ئەم ئاسمانە شین و جوانە پڕ لە ئەستێرانە دەکەم هەر بە دوایدا وێڵم.)) [ڕەشید، ٢٠١٧، ل١٣٠] ئەمەیش دیمەنی نووستنی (ئیسحاق)ە لە سەر کۆنە خانووی خۆیان، وەسفی ئاسمانمان لە شەودا بۆ دەکات. بەڵام هەرگیز لە شەودا ئاسمان شین نییە، بەڵکو ڕەشە و پڕ لە ئەستێرەیە. تەنێ ئەو کاتانە ئاسمان شینە، کە ڕۆژ بێت و ئاسمان هەور داینەپۆشیبێت. ئەم هەڵانە، بە هەڵەی گێڕانەوە دادەنێم، کاریگەریان لەسەر قەناعەت پێ کردنی خوێنەر دەبێت.
سەرچاوەکان:
١. ئەحمەد‌زادە (د.هاشم)، ٢٠٠٢، زمان و ئەدەب و ناسنامە، دەزگای ئاراس، هەولێر.
٢. ڕەشید (سابیر)، ٢٠١٧، شیری مووسا، ڕۆمان، بەڕیوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر.
٣. لوکاتش (جورج)، ١٩٧٨ ، الرواية التاريخية، ترجمە: د.صالح جواد الکاظم، منشورات وزارە الثقافە والفنون، العراق.
جیاوازی نێوان هونەرەکانی کاریکاتێر … هەندرێن خۆشناو
زۆرجار گوێبیستی هەندێک وشە و دەستەواژە دەبین وەکو کاریکاتێر یان کاریکاتۆر، کارتۆن، کۆمیکس، ئەنیمەیشن، بەبێ ئەوەی جیاوازی لەنێوانیاندا بکەین، و زۆربەمان هەموویمان وەک یەک دێتە بەرچاو، ئەویش لەبەر نەبوونی رۆشنبیرییەکی هونەرییانە لە نێو زۆرینەی خەڵکدا، بەداخەوە ئەمە زۆرێک لە هونەرمەندانیش دەگرێتەوە، یان لەبەر لەیەک نزیکی و لەیەکچوونیان، کە هەمووشیان بە هونەرەکانی کاریکاتێر دەژمێردرێن، بۆیە لێرەدا بە کورتی باسی جیاوازییە سەرەکیەکانی نێوان ئەم هونەرانە یان ئەو بەشانەی هونەری کاریکاتێردا دەکەین.
* کاریکاتێر: ئەم دەستەواژەیە لە ئەسڵدا لە دەستەواژەیەکی ئیتاڵیایی وەرگیراوە، بە مانای وێنەکێشانی روخسارێک (پۆرترێت)ێک بە زێدەڕۆییکردن لە وێنەکێشانی وردەکارییەکانی سیمای ئەو دەموچاوە، و بایەخدان بەو ئەندامانەی کە بەرچاو و دیارن لە دەموچاوەکەدا، بەبێ شێواندن و بەمەرجێک دەبێت کاریکاتێرەکە لە کەسایەتیەکە بچێت، و ئەو زێدەڕۆییکردنە لە وێنەکێشانەکەدا دەبێت لە خزمەتی کارەکەدا بێت، بۆ نمونە نابێت تۆ لووتی کەسێک گەورە بکەیت، لە کاتێکدا کەسەکە بەخۆی لووتی بچووکە.
لە کاریکاتێردا پێویست بە توانج و قسەکردن ناکات، بەڵام ئەگەر ئەو کەسایەتیە لە کارتۆنێک یان کۆمیکسێک بەکاربێنیت، ئەوە جیایە و لەم حاڵەتدا دەچێتە قاڵبی کارتۆن یان کۆمیکسەوە. دەتوانیت توانج و گفتوگۆ بەکاربێنیت.
دەتوانین لێرەدا باس لە چەند جۆر لە جۆرەکانی کاریکاتێر بکەین وەکو:
• گیگ کاریکاتێر، لەمەدا هونەرمەند سکێچێکی خێرا (پۆرترێت) بۆ کەسێک دەکێشێت، بە زۆری پێنووسی ماجیک (مارکەر) بەکاردێت، ئێستا زۆرێک لە هونەرمەندان تابلێتیش بەکاردێنن (دیجیتاڵ)، ئەم ستایلە ئەو هونەرمەندانە بەکاریدێنن کە لەسەر شەقامەکان بۆ بژێوی ژیان وێنەی کاریکاتێریی خەڵک دەکێشن، یان لە بۆنەکانی بووک گواستنەوە و سوپەر مارکێت و مۆڵەکاندا.
• ستایلایز کاریکاتێر، بریتییە لە ستایلێکی تایبەت لە وێنەکێشانی کاریکاتێردا، لەم ستایلەدا زۆر بە سادەیی و بە چەند هێلێکی کەم کارەکە بەرهەمدێت، بەبێ بایەخدانێکی زۆر لە وەدەرخستنی ڕووخسار و ڕەنگڕێژکردن و تایبەتمەندیەکانی تردا.
* کارتۆن: ئەو دەستەواژەیە لە ئەسڵدا لە وشەی کارتۆنی (ئیتاڵیایی – هۆڵەندی) وەرگیراوە، کە بەمانای کاغەزێکی پتەو و بەهێز دێت، کە لە کوردیش‌دا هەر کارتۆنی پێدەگوترێت، جا چ ئەو کارتۆنە بێت کە بۆ بڵاوکراوە و ئاگاداری بەکاردێت، یان ئەو کارتۆنەی کە شتومەک و کەلوپەلی تێدا عەمباردەکرێت، هەر بۆیەش بەو ناوە ناونراوە، چونکە چەند سەدەیەک لەمەوبەر هونەرمەندان کارتۆنیان بەکارهێناوە، بۆ وێنەکێشان لەسەری لە جیاتی قوماش. هەر لەبەر ئەمەشە ئەو تابلۆ کاریکاتێریانەی کە باس لە بابەتێک یان رووداوێک دەکەن، کە زۆر جار توانج و گفتوگۆ بۆ دەربڕینی حاڵەتەکە بەکاردێت، بۆ جیاکردنەوەیان لە کاریکاتێرێکی ئاسایی بەناوی کارتۆنەوە ناودەنرێن، نەک بە کاریکاتێر.
• کارتۆنی گاگ، کە لە ناوەکەیەوە دیارە گاگ بە مانای نوکتە، یان گاڵتە، یان گاڵتەیەکی فریودەر دێت، ئەویش بریتیە لە وێنەکێشانی یەک تابلۆی کارتۆنی بەبێ توانج، یان هەندێک جار یەک توانج لە ژێرەوەی کارتۆنەکە دەنووسرێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە کارتۆنەکە، جاری واش هەیە گفتوگۆش تێیدا بەکاردێت، بۆ ئەوەی رووداوێک یان لێدوانێک یان کردارێک بکرێتە نوکتەیەک بۆ گاڵتە و پێکەنین.
• کارتۆنی رۆژنامەوانی، کە زۆر جار بە کارتۆنی سیاسیش ناودەبرێت، لەمەدا بابەتێک کە پەیوەست بێت بە ژیانی هاوڵاتیەوە هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بکرێت بە کارتۆن، زۆربەی بابەتەکانیش بابەتی سیاسی زیندوون، کە رۆژانە روودەدەن، دەکرێن بە کارتۆن و لەسەر رووپەڕی رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاودەکرێنەوە.
• فیلمی کارتۆن، لەسەرەتاکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە، ئەو فیلمانەی کە بۆ منداڵان بەرهەمدەهێنران، لە جیاتی ئەکتەر وێنەی دەستکردی تێدا بەکاردەهات، بەناوی فیلمی کارتۆنی ناونراون، هەر لە‌و ساتەوە تا ئێستا ئەو فیلمانەی کە وێنەی کاریکاتێریی تێدا بەکاردێت، هەر بەو ناوە ناونراون، کە مەبەستیش تێیدا بە زۆری خۆشی و پێکەنینە، نمونەش بۆ فیلمی کارتۆنی زۆرن، وەکو فیلمەکانی میکی ماوس، تۆم و گێری، هیکل و گیکل…
• فیلمی ئەنیمەیشن، پێشتر بەو فیلمانە دەگوترا ئەنیمەیشن کە تێیدا وێنەی دەستکرد و کاریکاتێریی بەکارنایەت، بەڵکو بووکەڵەی دروستکراو لە قوڕی دەستکرد یان هەر مادەیەکی دیکە بەکاردێت، لەم فیلمانەدا مەرج نیە مەبەست تێیدا پێکەنین و گاڵتەجاڕیی بێت، بەڵکو گێڕانەوەی چیرۆکێکی درامایی و ئەکشن و کۆمیدیاش دەگرێتەوە، لە سەردەمی نوێ‌دا و بەتایبەتی دوای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی بێ سنووری کۆمپیوتەر لەهەموو بوارەکاندا، ئێستا بە فیلمی کارتۆنی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندیش دەگوترێت ئەنیمەیشن.
* کۆمیکس: ئەم دەستەواژەیە لە ئەسڵدا لە دەستەواژەیەکی یۆنانی وەرگیراوە، کە بە مانای وێنەکێشان و گەیاندنی کۆمیدیایەک یان گاڵتەیەک یان چیرۆکێک، بەهۆی زنجیرە وێنەیەکی یەک لەدوای یەکی کارتۆنی یان کاریکاتێرییەوە، کە کورتە چیرۆکێک یان چیرۆکێک یان رۆمانێک دەگێڕێتەوە، بەبێ توانج یان توانج و سیناریۆش تێیدا بەکاردێت، ئەمجۆرە کاریکاتێرە لە ژاپۆن بە (مانگا) ناودەبرێت، دواییش کە ئەم کۆمیکسەیان بەکارهێنا لە بەرهەمهێنانی فیلمی کارتۆنی لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە ژاپۆندا هەر بەهەمان ناو ناویان دەبرد واتە فیلمی مانگا، ئێستاش لەسەردەمی تەکنۆلۆژیادا ناویان ناوە (ئەنیمێ) کە کورتکراوەی دەستەواژەی (ئەنیمەیشن)ی ئینگلیزییە.
نمونەش زۆرن، وەک میکی ماوس، سنوپی، تین تین، مارڤل و چەندینی تر. بەداخەوە لێرە ئەمجۆرە کارانە تا ئێستاش هەر بە کاریکاتێر ناودەبرێن، خەڵکی هەست بە جیاکاریی و تایبەتمەندییەکانی نێوانیان ناکات، ڕاستە بەبەشێک لە کاریکاتێر دەژمێردرێن، بەڵام ناو و تایبەتمەندی و شێوازی کارکردنی تایبەت بە خۆیان هەیە.
—————————————
سەرچاوەکان:
1. E. Akleman، J، Palmer، R. Logan، “Making Extreme Caricatures with a New Technique”، Mexico City،2000.
2. Susan Brennan، The Caricature Generator، 1982..
3. To the Source of Anime: Japanese Animation، 2008.
4. Lowe، Richard; Schnotz، Wolfgang، Learning with Animation 2008.
ترسی دۆڕان لەم هەڵبژاردنە … شێرزاد وڵاتدۆست
لەسەروبەندی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ، کە وا بڕیارە لەبەهاری ئەم ساڵدا ئەنجام بدرێن ، گوێمان لە کۆمەڵێک لێدوانی بەرپرسە حزبیەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان دەبێت ، بەشێوەیەک لە ئەگەری نەهێنانی دەنگی زۆرینەو بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی کەمی دەنگی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بوون بە کەمینە لە ڕووی ڕێژەی کورسی لە پەرلەمانی هەرێم ، ئەوا ئەوان بە هیچ جۆرێک ئامادەنین لایەنی زۆرینە و براوە حکومەت پێکبهێنێت و دەسەڵات ڕادەستی ئەو لایەنەی براوەبووە یاخود کۆمەڵێک هێزی تری براوی هەڵبژاردن بکەن ، دوامین لێدوانی بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە دەڵێت ئەوان یەک کورسی یاخود سەد کورسی پەرمان بهێن هیچ لە هێز و قورساییان لە دەسەڵات کەم نابێتەوە ، بەڵکو هێز و قورسایی ئەوان لە خەباتی حزبەکەیان لە شاخ و ئەو هێزە سەربازیەدا کە تا ئێستا لە ژێر دەستیاندایە ، ئەمەش خۆی پەیامەێکی پێش هەڵبژردنە بۆ لایەنەکانی تری هەرێم ، کە حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بێ یەکێتی و پارتی خەیاڵ پڵاو و خەونێکی بەدینهاتووە بۆ هەر لایەنێک بیری لە دوور خستنەوەی ئەو دوو هێزە لەڕێی هەڵبژاردنەوە کردبێتەوە! .
هەر لەم سۆنگەیەوە بۆمان ڕووندەبێتەوە ئەنجامدانی هەڵبژارادن چ ڕابردوو یان لە داهاتوو لە هزری ئەم جۆرە دەسەڵاتەی لەڕێی چەکە خۆی سەپاندووە لە هەرێمی کوردستان ، تەنیا بۆ بەبەرداکردنی بەرگێکی درۆینەی دیموکراسیە بۆ ئەو دەسەڵاتەی ماوەی 27 ساڵە حکومڕانی کوردی لە باشوری کوردستان دەکات . ئەجامدانی چەندین هەڵبژاردن لە ڕابردوو لەگەڵ بوونی ساختەکاریەکی مەزن لەلایان دسەڵاتەوە و بەکارهێنانی هەموو سەرچاوەکانی حکومەتی بۆ سەرخستی هەردوو هێز لە هەڵبژاردنەکان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک هێزی تر توانیویانە دەنگێکی زۆری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بەدەستبێنن و ڕێژەیەکی بەرچاو لە کورسیەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق بۆ خۆیان مسۆگەربکەن ، هەروەها دەرکەوتنی ئەنجامەکانی دەنگی هاونیشتمانیان بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لە هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن و کەم بوونەوەی دەنگەکانی ئەو دوو هێزە دەسەڵاتدارە لە باشوری کوردستان زیاتر ترسی خستووتە دڵیان لە شکستی زیاتر لە کەمبوونەوە دەنگەکانیان لەم هەڵبژاردنە ، بە جۆرێک ڕەنگە ئەمجارە نەتوانن لەڕێی هەڵبژاردنیشەوە وەک جارانی پێشوو بەرگێکی درۆینەی دیموکراسی بەبەردەسەڵاتەکەیان دا بکەن و لە دونیا بەم بەرگە درۆینە دیموکراسیەوە خۆیان لای ئەمریکا و وڵاتی ڕۆژئاوا بەرنە پێشەوە و ببێتە دەرفەتێک بە حکومڕانیەکەیان .
لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و شکستهێنانی ئەم پرۆسەیە و ڕوودانی نشوستەکەی 16 ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە بە لەدەستدانی نیوەی خاکی باشوری کوردستان کۆتایی هات دەگەینە ئەو دەرەنجامەی باردۆخی دوو هێزی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان لە خرپترین ئاستی دایە ، بە جۆرێک لەماوەی 27 ساڵی حکومڕانیان لە ڕابردوو هیچ ساتێک خۆیان بەم جۆرە لاوازەیە هەم لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە نەبینیەوە ، بە شێوەیەک ڕوونە کە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی داعش و پێویستی نەمان بە هێزی چەکداری ئەو دوو هێزە لە عێراق بە ڕوونی دەستبەرداری ئەوو دوو لایەنە بوون لە پشتگیرکردنیان بۆ مانەوە لە دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ، هەر بۆیە ئەو هۆکارە دەمانگەیەنێتە ئەو خاڵەی ئەگەر ئەم دوو هێزە بیانەوێت بەهامەن بیرکردنەوە ی پێشوو درێژە بە کارەکانیان بدەن و بیانەوێت لەڕێی هێزی چەکداریوە قۆرخی دەسەڵات بکەن و ئامادەی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە پێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو ، ئەوا ڕووبەڕووی باردۆخێکی خراپتر لەوەی ئێستا دەبنەوە کە تێیکەتوون ، ئەوەش بەو ڕاستەیەمان ئاشنەدەکات ئەو لێدوانانەی لە ماوەی ڕابردوو بەر لەبەرپرسە پلە بڵندەکانی ئەو دوو لایەنە بەرگوگوێمان دەکەون لە ڕاگەیاندنەکان ، لەمەڕ گرنگ نەبوونی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان لای ئەوان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئاڵگۆر لە دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ، خۆی ئاماژەیەکی ڕوونە لە ترسی زۆر لای دەسەڵات لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم جارە ، بەشێوەیەک ڕوونە لای ئەمجارە زۆربەی هاوکێشەکان پێچەوانە دەبنەوە و خۆری لە دەسەڵات مانەوەی ئەو دوو هێزە بەرەو ئاوا بوون کۆتایی هەنگاو دەنێت.
بەلێ بۆ ئازادكردنی 11 گەنجەكەی دەربەندیخان
ئێمە ئەمانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە داواكاریندەست بەجێ ئەم گەنجانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە ئازاد بكەن , ئەمانە كەسانێكی هەژاریپەراوێزخراون لە كۆمەڵگای نا دادپەروەری كوردستان و قوربانی گەندەڵییەكن كە سەرتاپایسستەمی حكومی و حیزبی كوردستانی گرتۆتەوە كە هەنگاوە بەناوچاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمبڕیاری وایە بینێن گەواهی ئەم راستیەن,بۆیە ویستویانە هانا بۆ كردەی چەكداری بەرن لەبەرامبەر نا دادپەروەریەك بەرامبەریان دەكرێت, لە كاتێكدا هیچ كارێكیان ئەنجام نەداوە,بەڵامبە توندترین سزا دەویسترێت سزا بدرێت, وەك لە خوارەوە دەقی ئەو سزایانەمان بڵاو كردۆتەوە, ئێمە لێرەوەداواكارین دەست بەجێ ئەم ئازیزانە ئازاد بكەن, دەنا هەر هەنگاوێك بۆ سزادانیان بگرنەبەر كۆمەڵگای كوردستان بەرگەی كاردانەوەكان ناگرێت.
ئێوە لە كاتێك خەریكە نەوەی چوارمی خۆتان بۆ دەسەڵات رادەهێنن, لە لایەكیدیكەوە سەدان هەزار لاوی بێكار لە چەشنی ئەم لاوانەی خوارەوە لە هەژاری و برسێتی ژیان بەسەر دەبەن, رۆژێك دێت بۆ كۆتایی هێنان بەو جیاوازیانە هانا بۆ زۆر كاردەبردرێت كە چاوەڕوان ناكرێت.
بە داخەوە بە هەمان یاسای نەگریس رۆژگارێك دەسەڵاتدارانی كوردستان تاوانبار بوون و دەیان هەزار لە باشترین رۆڵەكانی گەلەكەمان چووونە بەردەم پەتی سێدارە.
ناوی ١١ گەنجەکەی دەربەندیخان کەدەستگیرکراونبەمادەی ١٥٦ لەیاسای بەعس :
١.هەژار صالح عەبدولکەریم
۲. ماکوان فتاح حمەکریم
۳.کۆسار صالح حمەئەمین
٤. ابراهیم عباس عبداللە
٥.سەروەت علی عبدالقادر
٦.ئاسۆ محمد براقادر
۷.ئاریان علی عبدالقادر
٨. عبدالرحمن ملا نوری
۹.ڕەوا علی رحیم
۱۰. ئاکام خالد علی
۱۱. سەنگەر صالح سلیمان
ناوەكان :
1- عەلیمەحمود محەمەد چالاكوانی مافی مرۆڤ هەولێر
2- روناك ئەحمەد چالاكوانی ژنان ئەڵمانیا
3- ئەحمەدشوان كاسب سوئید
4- چێنەرسیروان ئەحمەد مامۆستا كەركوك
5- ئاسۆجەماڵ كەریم مامۆستا سلێمانی
6- نامۆمەجید كارمەندی رێكخراو گەرمیان
7- بەهمەنعومەر رۆژنامەنوس ئەڵمانیا
8- عەبدالخالقمحەمەد نەجاڕ پێشمەرگەی دێرین هەولێر
9- رەنجدەرگراوی چالاكی مەدەنی بەلجیكا
10- رێبواركوردستانی رۆژنامەنوس هەولێر
11- سالاررەشید نوسەر سویسرا
12- سەلامعەبدوڵا هاووڵاتی خانەقین
13- هێرشعوسمان تەكنیكار هەولێر
14- بڕواعەلادین وەرگێڕ سوئید
15- كارزانعەلی چالاكی مەدەنی بەلجیكا
16- سەلاحەدینرەفیق عەقیدی خانەنشین سلێمانی
17- عاسفقاسم كەڵهوڕ سوئید
18- كەژاڵنوری چالاكوانی ژنان هۆڵەندا
19- پرشنگئەمین چالاكوانی مەدەنی دانمارك
20- كەژاڵعەلی شاعیر‌و نوسەر سویسرا
21- ستارحەمە عەلی(ستاری چیمەنتۆ) چالاكوان ئەڵمانیا
22- دكتۆرەرابیعە عەباس قاسم خانەقین
23- ئەردەڵانئەمین فیزیائی ئەڵمانیا
24- تانیاحەمەدەمین چالاكوانی مەدەنی كەركوك
25- سەردارعەبدوڵا حەمە چالاكی سیاسی كەنەدا
26- هیواكەریم حەمەدەمین ستێرك تیڤی بەلجیكا
27- جەلالرۆستەم چالاكوان فینلەندا
28- مزەفەرعەبدوڵا چالاكی سیاسی ئوسترالیا
29- لانەمەعروف فەرمانبەر كۆیە
30- هێمنشێخ عومەر ماف پەروەر كوردستان
31- جەماڵكرێكار چالاكی مەدەنی فینلەندا
32- ژیانعارف حەمەدەمین فەرمانبەر هەولێر
33- عەبدالڕەحمانرەسول نووسەر و رۆژنامەنووس
34- ئیبراهیمفەرەج ەمین بنەماڵەی شەهیدی فكر”فەرهاد فەرەج”
35- -هێمن حەمید پێشمەرگەی دێرین سوئید
36-مژدەتۆفیق پێشمەرگەی دێرین هەولێر
37-عەبدوڵاسولێمان مەشخەڵ شاعیر‌و نوسەر كەنەدا
38-ئازادسلێمان ئەحمەد كاسب هەولێر
39-سابیرساڵەح خانەنشین
40-كەیكاوس وەحید چالاكیمەدەنی سوئید
41- هەڵمەتیدادپەروەری
42-سیروانرەفعەت شانۆكار دەربەندیخان
43-سەعدوڵابرایمخان پێشمەرگەی دێرین
44-فاروقعەبدوڵا چاكوان سلێمانی
45-جمال كۆشش نوسەر سویسر
46-قاسمنۆكانی پێشمەرگەی دێرین كەركوك
47-ستارسەمین مامۆستا سلێمانی
48-عەباسنادر قادر مامۆستا هەولێر
49-عوسمانئەحمەد چالاكوان دانمارك
50-كاوەجەباری چالاكی سیاسی كەنەدا
51-مەولەویكەركوكی چالاكوان ئەڵمانیا
52-مەجیددڵنیا نووسەر ئەڵمانیا
53-هەژارسلێمان چالاكی سیاسی سوئید
54-سۆرانزەندی و كاڵێ زەندی بنەماڵەی شەهیدانی 1963ی كەركوك
55-سیروانسەلیم ئەندازیار
56-ئەیوبفایەق هەڵسوڕاوی چەپ كەنەدا
57-حیكمەتفایەق و چالاكوانی مەدەنی و بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە
58-فەرمانرەشاد چالاكی مەدەنی هەولێر
59-فەرهادرەسول-چەتۆی بەڕانەتی پێشمەرگەی دێرین هەولێر
60-یاسینكەریم عەبدوڵا ئەندامی كارای ساندیكای رۆژنامەنوسانیكوردستان
61- نەجممحەمەد مامۆستا كەروك
62-مەریوانزەندی پێشمەرگەی دێرین هەولێر
63-دڵشادخدر چالاكی سیاسی نەویج
64-هیشامئاكرەیی نووسەرو رۆژنامەنوس سوئید
65-ئەحمەدوانكار هەڵسوڕاوی سۆسیالستی هۆڵەندا
66-مانیرەحیمی چالاكی مەدەنی نەرویج
67-نەوزادكەریم نووسەر نەرویج
68-دڵشادرەسول چالاكوان نەرویج
69-كاوەحەسەن پێشمەرگەی دێرین هەولێر
70-عەبدالخالقنەجاڕ پێشمەرگەی دێرین هەولێر
71-كارزانحەسەن دژە گەندەڵ ئەڵمانیا
72-ئەیوبحەسەن مەعروف كرێكار ئەڵمانیا
73-چالاكزەنگەنە پێشمەرگەی دێرین ئیتاڵیا
74-تاهیررەحیم نووسەر ئەڵمانیا
75-دڵشادمحەمەد كاكەمەد خاوەند كار ئەڵمانیا
76-شوانسابیر مستەفا چالاكوان
77-جەمالشەریف چالاكوان فینلەندا
78-هۆشەنگعەلی پێشمەرگەی دێرین و رۆژنامەنوس هەولێر
79-نیازحامید هاووڵاتی كەنەدا
80-ئومێدئەحمەد خدر شاعیر هەولێر
81-كامەرانسەرسپی چالاكوان هەولێر
82-هیوامەجید هاووڵاتی نەرویج
83- زمناکۆخەسرۆ، سایکایەترست و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی زمان و دوان، ئەمریکا
84- كۆچه‌رمه‌نتك .شاعیر هەولێر
85- ڕێبواربرایم ــ مامۆستا ــ هەولێر
86- دژوارڕێبوار قادر، کەلار
87-سەردارعومەر هاووڵاتی
88- زاناخالد– ڕۆژنامەنووس هەولێر
89-گۆرانسەلام مامۆستا كەركوك
90- رێبازفاروق ، چالاکی مەدەنی ، هەولێر
91- کاوەمڕشد پ م دێرین ڕانیە
92- عه‌لی محه مه د ئه مین روزنامه نووس سلێمانی
93-تاهیرعیسا هاووڵاتی فینلەندا
94-ساماڵسەلاح رۆژنامەنوس بەلجیكا
95- ئاسۆفەقێ. چالاکوان نەرویج
96-یوسفەسور هەڵسوڕاوی مەدەنی دانیمارك
97-مەهدیزریان شاعیر كەركوك
98- هیواخۆشناو نووسەر بەلجیکا
99- ئەردلانلەتیف قوتابی دكتۆرا روسیا
100- نەریمانصابر / ڕۆژنامەنووس /سلێمانی
101- بکرحاجیپێشمەرگەی دێرین ئەڵمانیا
102- محەمەدعەبدوڵا هاوڵاتی
103- مامفەرھاد چالاكوان ڤانکۆڤەر کەنەدا
104- عمرحاجی مامۆستای خانەنشین هەولێر
105-ڤیانكەماڵ رەئوف هونەرمەند هۆڵەندا
106- ئومێدبابان چاڵاکوانی سیاسی نەمسا
107- یــــوســـفجــبار چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنـوس
108- ئاوارهجلال پارێزەر كوردستان
109- سابیرگۆران مامۆستای خانەنشین
110- هێرشنوری فەقێ چالاككوان ،ئەڵمانیا
111- جماڵ.شوشە پێشمەرگەی دێرین ئەڵمانیا
112- عه‌ولاپۆلا پێشمه‌رگه‌ی دێرین و رۆژنامه‌نوس – كالیفۆرنیا
113- هاورینەهرۆ نووسەر نەرویج
114- یونسحمد محمود ماموستا كوردستان
115- محامیدریا رسول اسعد شیتنه
116- فریاداحمد شانۆكار. ئوسترالیا
117- فوئادعزیز چالاكی سیاسی –سویسرا
118-شیرین ئەحمەد چالاكوانی سیاسی سوئید
119- شۆڕشكوردی چالاكوانی شیوعی كوردستان
120- داناسەمەد کاسب شەقڵاوە
121- ئاسوکمال نوسه ر به ریتانیا
122- ئۆژینجۆڵا ڕۆژنامەنوس كەركوك
123- ابراهیممحمد ئەندازیار
124- جێگرجەواد دەرچوویی پەیمانگا بێکار
125- شاخەوانشۆڕش نووسەر و پێشمەرگەی دێرین دانیمارک
126-ئاریانكەماڵ عەلی چالاكوان سوئید
127-سامانباوەخۆشانی فەرمانبەر دەربەندیخان
128-مامەعەبدوڵا كاسب هەولێر
129- بایزکەریمچالاکوانی مەدەنی هەولێر
130- جەلالچوارتایی ڕاگەیەندكار هۆڵاند
131- لاوژەجەواد چالاكوان و رۆژنامەنوس دانمارك
132- هونه‌ر قادر هاولاتی به ریتانیا
133-ئیبراهیمحەمە قادر سوئید
134- فەرهاددەربەندی هونەرمەند سوید
135- شهابتوفیق چالاكوان دانیمارك
136- بڕوائەسعەد عومەر چالاکوانی مەدەنی
137- هێرشرووف محمود کەمئەندامی سەنگەر
138-فازلعەبدوڵا چالاكوان بەریتانیا
139-گۆرانحاجی حەسەن هاووڵاتی سلێمانی
140- ڕەوەندجوامێر هاووڵاتی سوید
141-عەلیكەركوكی نووسەر ئەڵمانیا
142- کۆچەرعلی ساڵح هاووڵاتی دەربەندیخان
143-بەرهەمبارام هاووڵاتی دەربەندیخان
144- شاخوانعلی كاك عبدالله ئەندازیار بەریتانیا
145- کاروانعوسمان محمد و سۆنیا محمود حامد كرێكار
146- شالیارکوردۆ چالاكوان فینلاند
147- دلیرتۆفیق هاووڵاتی سوید
148- علیحسین هاووڵاتی ئەسینا
149-ئاكۆجەماڵ چالاكوان سلێمانی
“دەقیئەو یاسایەی ئەم 11 گەنجەی شاری خۆشەویستی دەربەندیخانی پێ تۆمتبار كراوە”
“” تطبیق احكام المادە (156) من قانونالعقوبات بحق كل من یپبت انتماۆه الی حزب او جمعیە تهدف تغییر نظام الحكم عن طریقالقوە المسلحە
عنوان التشریع: تطبیق احكام المادە (156) من قانونالعقوبات بحق كل من یپبت انتماۆه الی حزب او جمعیە تهدف تغییر نظام الحكم عن طریقالقوە المسلحە
التصنیف: قرار
المحتوی 1
رقم التشریع: 458
سنە التشریع: 1984
تاریخ التشریع: 1984-01-01 00:00:00
استناداً الی احكام الفقرە (أ) من المادە الثانیەوالاربعین من الدستور المۆقت.
قرر مجلس قیادە الپورە بجلسته المنعقدە بتاریخ 21/4/1984ما یلی :
1- تطبق احكام المادە 156 من قانون العقوبات بحق كل من تثبيتانتماۆه الی حزب او جمعیە تهدف فی تصرفها او فی منهجها المكتوب الی تغییر نڤامالحكم عن طریق القوە المسلحە او بالتعاون مع ایە جهە اجنبیە.
2- ینفذ هذا القرار من تاریخ نشره فی الجریدە الرسمیە.
صدام حسین
رئیس مجلس قیادە الثورە
ڕوونکردنەوەکەی دارای گشتی یەکیەتی و دوو حیکمەت …. ڕێبوار عارف
سالانێکی زۆرە تەنانەت لایکی هیچ نووسینێکیشم نەکردوە کە لەسەر بابەتێکی پەیوەندار بە مەلا بەختیار،ەوە چونکە پێموایە مرۆڤ دەبێت بیر لەگوڵبژێرکردنی کاتەکانی بکاتەوە لەم زەمەنە خێرایەدا تابزانیت کە ئاخۆ چ مەسەلەو بابەتگەلێک هەوێنی هەڵوێستەو لەسەر ڕاوەستانە. بەلام کاتێک کەسەرنجی ئەم بابەتە دەدەیت دەبینیت کە لە دەرەوەی مەلا بەختیارو هاوشێوەیەکانی مانایەکی جدی پەیدا دەکات. بۆیە بۆم گرنگ بوو قسەیەک لەسەر ئەم ڕوونکردنەوەیە بکەین سەبارەت بە ’’چارەنووسی’’ ئەو دوو ملیۆن دۆلارەی کە پێدەچێت تەنیا یەکێک لە دیاریە ڕۆتین و باوەکانی ئەو سیستەمە جێکەوتووە مەزهەلەی نێو یەکیەتی بێت کە ئەمڕۆ داکۆکی پێ لە مەلا بەختیار دەکرێت، کە بەم شێوەیە.
دوابەدوای بلاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە گوایە مەلا بەختیار دوو ملیۆن دۆلاری لوشداوە، بە ناچار مەکتەبی ئیدارەو دارای گشتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هاتە سەرخەت و ڕووکردنەوەیەکی لە پەیوەند بە دەنگۆی وەرگرتنی ئەم دوو ملیۆن دۆلارە بلاوکردەوە. کە تیًدا ئاماژە بەوە دەکات کە گوایە ئەو دوو ملیۆن دولارەی کە باس دەکریًت، لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە دراوە بە مەلا بەختیار بەو شیوەبووە. کە تێدا سەرباری پشت ڕاستکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە، هاوکات دان بەکۆمەلێک ڕاستی تریشدا دەنێت؛ کە لێرەدا تەنیا دوو نموونەیان ئاماژە پێدەکەین.
بەرلەهەرشتێک ئەوە بڵین کە بەبڕوای من ئەم بابەتە یەکجار لەوە زیاتر‌و پرماناترە کە ئێمە وەک پاکانە بۆ کەسێک بیخوێنینەوە، یان وەک لاوازی وگەندەڵکاری هیچ کەسێک تاوتوی بکەین. چونکە ئەگەر لەهەر ڕێگەو بەهەر شێوەیەک ئەمڕۆ ئەم فایلۆکە خرابێتە ڕوو، سەدان و هەزاران فایلی هاوشێوەی وەک ئەمە لە گۆڕیدایە کە مەلا بەختیارەکانی تری نیو ئەم حزبانەو ئورگانە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت بەشێک لە کادرە مەزلومەکانی نیو ئەم حزبانە دەگرێتەوە. کەواتە بابزانین ئەسڵی داستانەکە چۆنە؟!
لەگەڵ بلاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، دەستبەجی مەکتەبی ئیدارەو دارای گشتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەبەرواری 16.01 ڕوونکردنەوەیەک لە دووخالدا بلاودەکاتەوە کەدەکرێت بلێن بەئەندازەی ئەوەی کە پاکانەیە، چەند بەرابەر دان پیانان و شەرعیەتدان بە گەندەڵی و جەردەییە سیستەماتیکەکانی سەرانی ئەم حزبانە، کە وەک خۆیان دەڵێن ’’ڕوویان لە هەموو خاوەنویژدانێکە’’و دەلێن: یەکەم ئەم ئورگانە دەلی: ئەو دوو ملیۆن دۆلارە لەسەر داوای دلێری سەید مەجیدو ئیدارەی گشتی وەرگیراوە. دووهەم دەلی’’ … ئەمە یەکەم جارنیەو لەسەر دوای ئیدارەی گشتی بۆ ئاسانکاری کارەکانی وە بۆ هاوکاری موچەی کادیران و ئورگانەکان دەیان جار زیاتر لە‌و بڕە پارەی بۆ سەرفکراوە…’’ بەدەر لەوەی کە ئاخۆ ئامانجی ئەم دان پیانانە چەندە ئاسای کردنەوەی ئەم حالەتانەیە، یان چەندە بەمەبەستیان ’’داکۆکیکردن’’ یان ’’پەردەهەڵماڵین’’ بێت لە مەلا بەختیار کە بەبێ ئەوەی کەسێک دوای لیستی ئەو پارە وەرگرتنانەیان لێبکات، لە پێچێکدا ئاماژە بە دەیان جاری تر دەکەن کەچەند بەرامبەر بەو مەبلغە، ئەم زاتە بە ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. بۆیە ئەگەر دیوێکی ئەم دان پیانان و داکوکیکردنە لە ناوبراو لەڕوالەتدا پاکانەیەک بێت بۆ وەرگرتنی ئەم دوو ملیۆن دۆلارانە، ئەوا دیوەکەتریشی وشیارکردنەوەو ئاگادارکردنەوەیەکی ئەو کەسانەیە کە پێ لەبەڕەکەی خۆیان زیاتر ڕادەکێشن کە لە نێو بازنەی باڵباڵینەکاندا پێگەیەکی بەهێزیان نیە. لەم بارەوە دەکرێت چاوەڕوانی کەمینەکانی داهاتووبین کەچۆن لەکاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، بەشێک لە کارنامەی ئەندامانی تری مەکتەبی سیاسی کەئیستە بارگەو بنەیان پیچاوەتەوە دەبین. مانایەکی تری ئەم ڕوونکردنەوەیە ئەوەیە کەچۆن بیانەوێت لە سێبەری ئەم حالەتانەدا، ئاسانکاری بکەن بۆ دەیان کەسی هاوشێوە کەسەروەت وسامانی ئەم ولاتە فەرهود بکەن و سەرکردایەتی ئەم حزبانەش فەرمی بوونی ئەم حالەتانە بە پاساوی سەرفکردنی ئەو پارانە بۆ کادرو پێداویستەکانی سەرکردایەتی ئەم حزبانە شەرعیەت پێبدات. هەربۆیە ئەگەر حیکمەتی یەکەمی ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ پاساوی کارێکی ئەم ’’حیکمەت’’ەیان بێت، ئەوا پاساوی دووهەم بۆ ئاسایکردنەوە حیکمەتی ئەم جۆرە حەپەلوشکردنەیە لەنێو ئەم حزب و بزوتنەوە سیاسیەی ناسیونالیزمی کوردا.
پرسیارەکە ئەوەیە بەدەر لەهەر ئامانجێک کە مەکتەبی ئیدارەو دارای گشتی یەکیەتی لەپشت ئەم ڕووکردنەیەوە هەیەتی، ئایا سەرفکردنی ئەم مەبلەغە دراوە بۆ هەریەک لە سەرانی ئەم دوو حزبە کە دەیان و سەدان ئەندامی سەرکردایەتی حازرو خانەنشینکراو تۆراو کۆچکردویان هەیە، کە گوشەیەکی بچوک و ئاشکرای ئەم حەپەلوشکردن و جەردەییەن، کافی نیە بۆ ئەوەی کەخەلکی کوردستان لە هەقیقەتی باتاڵبونەوەی خەزێنەی’’دەولەت’’ و سکی برسی و خاڵی کارمەدان و مامۆستانی بێ موچە حاڵیبن؟!
تيبيني / ئەم نووسينە لە ئاوینەدا بلاوکراوتەوە!
سوڵتان … پشکۆ ناکام
سولطان
((باک گراوند و زادەی بیری ئەم شیعرە ، شیعری
” السیرة الذاتیة لسیاف عربی” ی نزار قبانی یە ، بۆ
بەخشینی مانا و چێژێکی کوردی ، دەستکاری کراوە..))
1
خەڵکینە..
من سولطانی ئێوەم
دوای رێ وون کردن
بتەکانتان بشکێنن
و
بمپەرستن…..
من زوو زوو دەرناکەوم
لە سەر شۆستەی چاوەروانی
دانیشن
تا خەو ئەتانباتەوە
و
دوا تر یەمە بەر چاوتان
مناڵەکانتان بێ شیرجێهێڵن .
..ژنەکانتان بێ پیاو جێهێڵن
و
دوامکەوون….
شوکری نیعمەتی خوا بکەن. …
کە منی ناردوە
مێژوو بنووسمەوە
بێ(من) مێژوو نانووسرێتەوە
من لە ” چاکەیا” ئەسحابەیەکم
بۆ خۆم…،،
جگە لە من
پەروەردگار قژێکی ماش و برنجی
وەک ئەوەی منی نەخشانوە ..
و
ناوچەوانێکی پێغەمەرانەی
وەک ناوچەوانی
…. منی نوورانی نەکردوە
چاوەکانم دارستانی گوێز و میوەن
بەردەوام نوێژ بکەن
تا خوا چاوەکانم بپارێزێ…
خەڵکینە:
من فەرهادی شیرینم
ژنەکانتان بنێرن
تا سکیان لە من پڕ بێ
مێردەکانیشتان بێرن
تا سوپاسم بکەن!!
مایەی شەرەفە
گەنمی لەشم بخۆن
مایەی شەرەفە
میوەم لێ بکەنەوە
مایەی شەرەفە
لە من بچن..
چونکە من
ڕوداوێکم هەزاران ساڵە ..
ڕووی نەیاوە…
………………………
2
خەڵکینە؛
من داپەروەرتین
و
جوانترینی هەموو دەستەڵاتدارەکانم..
من شەوقی مانگ..
و سپێتی بەفری کوێستانم..
من باشترین پەیامبەر ..و ..
داهێنەری یەکەم سێ دارەم
هەر کە بیر لە جێهێشتنی کورسییەکەم
ئەکەمەوە
بە دەم ئازاری ویژدانمەوە ..
ئەتلێمەوە
دوای من کێ حوکمی ئەم
خەڵکە باشە بکا…!
کێ شەل و کوێر و گەوج
چارەسەر بکا؟
ئەی کێ ئێسقانی
مردوەکان بژێنێتەوە!
کێ شەوقی مانگ..
لە گیرفانی پاڵتۆکەی دەرهێنێ..؟
کێ باران ببارێنێ…..
ئەی کێ ئەم خەڵکە دارکاری بکا
و
بە دارا هەڵیانواسێ.!
کێ ناچاریان بکا
وەک مەڕ و ماڵات بژین
وەک مەڕ و ماڵات بمرن
هەر کە بیر لە جێهێشتنی ….
ئەو خەڵکە ئەکەمەوە
غەرقی فرمێسک ئەبم
بۆیە..:
بڕایارم دا
پشت بە خوا
تا رۆژی قیامەت
سواری ملی” گەل” بم…….
……………………………….
3
خ خەڵکینە:
وەک ئەسپ و کۆیلەکانم
من خاوەنتانم……
وەک فەرشەکانی کۆشکەکەم
بە سەرتانا ئەڕۆم..
لە هەستان و دانیشتنم..
سوجدەم بۆ بەرن
،،،، … گەر رۆژێک لە نێوان
پەڕەکانی بەردەستما نەمدۆزینەوە
ووریا بن
هیچ کتێبێکم بۆ نە خوێننەوە ….
ئەوە منم
دەربارەی ئێوە …ئەخوێنمەوە
ووریا بن
هیچ ووتارێک نەنووسن
ئەوە منم
دەربارەی ئێوە ئەنووسم
بە دزییەوە
گوێ لە گۆرانی نەگرن
چونکە ئاگاداری نیەتەکانتانم…
ووریا بن
تاوانێکی گەورەیە
بێ مۆڵەتی من
بچنە گۆڕەوە
کە قسەم کرد بۆتان
بێ دەنگ بن
چونکە قسەی من
پیرۆزە وەک قورئان
………………………….
4
خەڵکینە
چاوەڕێم کەن،من حەزرەتی مهدی ئێوەم
هەموو ئەو سروودانە بوەستێنن. ……
کە مناڵان
بەسەر نیشتیمانا ئەیڵێنەوە
چونکە ئێستا :
منم نیشتیمان
من تاک و نەمری..
هەموو زیندەوەرەکانم
من ناوەرۆکی میوە و
مۆسیقا و هەموو بەستەکانم
لە هەموو کون و قوژبنێکا
وێنەکانم هەڵواسن
بە ستایش و پیا هەڵدان،
دامپۆشن..
گەنجترین ژنم بۆ بێنن
چونکە من پیر نابم
لەشم پیرنابێ
زیندانەکانم پیر نابن..
دەزگاکانی داپڵۆسین
… لە ووڵاتەکەم پیر نابن
خەڵکینە:
گەر دەمامکی دەم و چاوم
لابەم
……ئەمناسنەوە…
چونکە جەنگیزخانی لاشەتانم
….. بە قەمە وسەگ و زیندانەکانم
بە توند و تیژیم
بێ تاقەت مەبن
بۆ ئەوەی نەکوژرێم
من ئەکوژم
بۆ ئەوەی هەڵنەواسرێم
خەڵک هەڵئەواسم
بە کۆمەڵ ئەتان نێژم
تا ئێوە
……..نەمنێژن
……………………
5
خەڵکینە..
ئەو رۆژنامانەم بۆ بکڕن
کە باسم ئەکەن….!
پەڕەی سەوز و زەرد………
لاستیکی خەت کوژاننەوە
چاپخانەم بۆ بکڕن
کەناڵی راگەیاندنم
بۆ بکڕن
لەم روژگارەیا هەموو شتێک
ئەکڕێت
تەنانەت( پەنجە)ش ئەکردرێت
لە بەر دەما
میوەی بیر و باوەڕ دابنێن
شاعیرێکم بۆ لێ بنێن
بۆم بخەنە
،، لیستی خواردنەکانم
من نەخوێنەوارم
گ گرێ کوێرەی ووتەی شاعیرەکانم
هەیە….
ئەو شاعیرانەم بۆ بکڕن
کە ستایشم ..ئەکەن
بمکەن بە ئەستێرەی
بەرگی هەموو چاپکراوەکان..
ئەستێرەکانی دانس و شانۆ..
هەرگیز لەمن جوانتر…..نین…………
من چیم بوێت :
بە” دراوی قورس ” ئەیکڕم
دیوان و سرودی هەموو
شاعیرەکان ، ئەکڕم
چونکە قاسەکانی”ماڵی موسڵمانان ”
میراتیەکی!کۆنی باوکمە…….
بە ئاڵتون و نەوت
لە سەر هەموو کتێبەکان بنووسن
کە سەردەمی من
سەردەمی باشترین خەلیفەیە
…………………..
گەلە دڵسۆزەکەم.. 6
گ
.من ئەو ڕۆحە پاکەم
کە هاتووم لە تەپ و تۆزی
نەزانین، پاکتان کەمەوە..
دەنگم لەسەر هەموو کاسێتەکان………………………………………………………………………
.. ت .. تۆمار بکەن
تۆنی دەنگم
وەک (سێوە) و (کوردستانی )یە
بە زەردەخەنەوە،
ڕەسمم بگرن
کە بە دان شیعر ئەکرۆژم
رەسمم بگرن
کە خوێنی پیتەکانی”ئەلف و بێ”
هەڵئەمژم ،رە سمم بگرن
رەسمی باڵا‌و قامەتم بگرن
بە جلە خاکیەکانمەوە
رەسمم بگرن…
کە بزنە کێویەک
یان ئاسکێک راو ئەکەم
رەسمم بگرن…
کاتێک بەرەو دوا مەنزڵگا تان
ئەتانخمە سەر شانم..
رەسمم بگرن
…………………………………..
خ
خەڵکینە
کە خەو ئەبینن
من بەر پرسی خەوەکانتانم
..بەر پرسی هەر نانێکم ئەیخۆن
بەرپرسی ئەو شیعرانەشم
کە لە پشتمەوە ئەخوێنرێتەوە
لە ڕێی پیاوانی کۆشک
لە هەموو هەواڵێک ئاگادارم
ه هەواڵی چۆلەکەکان
و
دار و درەختەکان
تەنانەت چی ئەگوزەرێ
لە سکی ژنە دوو گیانەکان
من پاسەوانی زیندانەکانتانم
لێم ببورن……..
خۆشم زیندانی ئێوەم
لە ناو کۆشکەکەما
نەفی کراوم..!!
نە ڕۆژ، نە ئەستێرە
نە گوڵاڵەیەک ئەبینم
هەر کە بە مناڵی
کرام بە “سولطان”
دەس و دایەرەی دیوەخان
بە چواردەورما ئەخولێنەوە
یەکێکیان دەهۆڵ لێ ئەیا
یەکێکی تر شمشاڵ
یەکێکیان جوزەلە پاک ئەکاتەوە
ئەوی تر نەعل
هەر کە بە مناڵی کرام
بە سوڵطان
هیچ راوێژ کارێک نەیوتوە: نەخێر
گوێم لە وەزیرێک نەبوە
بڵێ: نەخێر
سەفیرەکانم قەت بەرەو ڕوو
نەیان ووتوە: نەخێر
لە ناو جێگەی خۆشەویستیا
هیچ کام لە ئافرەتەکانم
نەیان ووتوە :نەخێر
فێریان کردم خۆم بە “خوا” ببینم….!!
بمبورن کە بومەتە
هۆلاکۆی سەردەم
بە مەبەستی کوشتن
بۆ یەک ڕۆژیش کوشتارم
نەکردوە..
چونکە تەنها
بۆ ” خۆشی” خۆم
…ئەتانکوژم…………………
………… ………… ………. ……
پشکۆ ناکام
کانونی دووەم 2018
“””””””””””””””””””””””””””””
دەست لە یاسای هەڵبژاردن مەدەن با خراپ نەبێت … عەلی مەحمود محەمەد
یەكێك لە‌و یاسا باشانەی لە كوردستاندا درچووە لە پاڵ ئەوانەی تۆز لێیان نیشتووەو كاریان پێ ناكرێت لەم هەرێمە, یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانە, ئەگەر وەربگێردرێتە سەر زمانە جیاجیاكانی جیهان و رای سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتانەی مێژویەكی كۆنیان لە گەڵ دیمكراسیدا هەیە وەربگرترێت, ئەوا زۆر فەرەنسی و ئیتاڵی و سوئیدی و ئەمەریكی ……. خۆزگەی بۆ دەخوازن, ئەوا ئیتر هیندییەكان لە ئاست ئەو یاسایە نا‌وێرن بڵێن گەورەترین دیموكراسین لە جیهان و ئینگلیزەكانیش بڵێن كۆنترین و هۆڵەندی و ئێسلەنداش بڵێن باشترینین و ئەمەریكاش بڵێت بەهێزترینین, تەنها قسە بۆ سویسرییەكان دەمێنێتەوە كەچیرۆكی ئەوانیش تەواو جیایەو پەیرەو لە دیموكراسی راستەوخۆ دەكەن.
مخابن هەندێك لیست و قەوارە لە گەڵ هەمواركردنەوەی ئەم یاسایەن لە كاتێكدا شەو رۆژ سینگ بۆ ئازادی دادەدڕن, داواكاری سەرجەمیشیان لە گەڵ ویستی دیموكراسیانە و ئازادانەدا ناگونجێت, چونكە چاویان لە‌و كانە زێڕەیە ناوی هەڵبژاردنە, بۆ ئەوەی دەنگی زیاتری ئەو جەماوەرە بدورنەوە كە تێنووە بە ئازادی و یەكسانی,بۆ ئەوەی هەلی داتەپینی ناوخۆ بقۆزنەوە بۆ كورسی زیاتر و لە بێبەریكردنی خەڵكی دیكە, باشترە پەرلەمانتاران لەگەڵ ئازادی و دادپەروەری بن نەك ژمارەی كورسی و بەرژەوەندی حیزبەكانیان, دزانن ئەو یاسای بودجەی حیزبەكان دەنگیان بۆی دا لە دوا رۆژدا لە لایەن نەوەكانی داهاتووەوە دەبێتە چ نەنگیەك ؟, هەموو كات خۆ فڕێدان لە تاریكی‌دا بە سەلامەتی لێی دەرناچن.
دەكرێت بە گۆڕینی یاساكە هەندێك حیزب كورسییەك زیاتر بەدەست بهێنێت, یاخود لیستی كوتلەكەی دەرچێت كاتێك دەكرێتە داخراو بە سەندنەوەی ئازادی لە دەنگدەر و زەوت كردنی ئەو مافە لێی, یان مەیلی شارچێتی زاڵ بێت بە دابەشكردنی كوردستان بە چەندین بازنە, وەلێ لە كۆتادا ئازادی دەنگدەر لە هەڵبژاردنی كاندیدی خۆی, دەرچوونی مەیلی سیاسی زیاتر و پەرلەمانی هەمەرەنگترو نوێنەرایەتی زیاتر زیان دەكەن, ئاخر كوردستان بە 3 ملیۆن دەنگدەرەوە 850 ملیۆن دەنگدەری نییە وەك هیندستان تا بیر لە جیا بكاتەوە.كە ناوی ئەو وڵاتانەم هێنایەوە كە زۆر سیاسی و هاووڵاتیانیان خۆزگەم بۆ یاسای هەڵبژاردنەكەی كوردستان دەخوازم دەتوانم نموونەی زیندوو لە دروستی بۆچونەكەم و دادپەروەری كەمتر لە دیاریكردنی نوێنەرایەتی لە هەڵبژاردنی ئەو وڵاتانە بهێنمەوە لە دوا نموونەی هەڵبژاردنەكانیان, لە هەڵبژاردنی هیندستان پارتی بهاراتا جاناتا 31,34% ی دەنگەكانی هێنایەوە بەڵام 282 كورسی لە كۆی 454 كورسی بەدەستهێنا, كە دەیكردە 51,9%ی كورسییەكانی پەرلەمانی هیندستان,لە بەرامبەردا كۆنگرەی نیشتمانی هیندی 19,52% ی دەنگەكانی بەدەست هێنا وەلێ تەنها 44 كورسی بردەوە كە دەیكردە 8,1%ی كورسیەكانی پەرلەمان,لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا ترامپ 62,984,825 دەنگی هێنایەوە كە دەیكردە 46,1%ی دەنگەكان, كەچی هیلاری 65,853,516 دەنگی هێنایەوە كە دەیكردە 48,2%ی دەنگەكان وەلێ دۆڕاندی, ترامپ 304 نوێنەری بردەوە , هیلاری 227 نوێنەر, لە فەرەنسا لیستی سەرۆك كۆمار ماكرۆن 32,33%ی دەنگەكانی هێنایەوە كەچی 60,66%ی كورسیەكانی پەرلەمانی برد, لە بەریتانیا پارتی پارێزگاران 42,3%ی دەنگەكانی هێنایەوە كەچی 48,8%ی كورسیەكانی بردەوە كە دەیكردە 317 كورسی لە كۆی 650 كورسی,پارتی سەوز 1,6%ی دەنگەكانی بەدەست هێنا بەڵام 1 كورسی بردەوە , لە كاتێكدا پارتی نەتەوەیی سكۆتلەندی 3%ی دەنگەكانی بردەوە 35 كورسی بەركەوت,لە یابانیش پارتی لیبراڵی دەسەڵاتدار 48,21%ی دەنگەكانی هێنایەوە وەلێ 61,08ی كورسیەكانی برد, پارت كۆمۆتۆی هاوپەیمانی 1,5%ی دەنگەكانی هێنایەوە بەڵام و 6,24%ی كورسیەكانی بەدەست هێنا كە دەیكردە 29 كورسی لە كۆی 465كورسی پەرلەمانی ژاپۆن, بەڵام حیزبی شیوعی 9,02%ی دەنگەكانی هێنایەوە لە بەرامبەردا تەنها 2,58%ی كورسیەكانی بردەوە ……
بەم شێوەیە دەبینین ریّژەی دەنگەكان لە گەڵ ئاستی نوێنەرایەتی هاوتا نابن, هەموو هۆكارەكەش یاسای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتانەیە,هەر بۆیە لە زۆربەی ئەو وڵاتانە باسی شۆڕشی سیاسی ودیموكراسی راستەقینە و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆتە بابەتی رۆژ.بۆیە باشترە یاسای هەڵبژاردنی كوردستان دەستی لێنەدرێت با خراو نەبێت, مافی دەنگدەر و پێكهاتەكان و نوی و بۆچونە جیاوازەكان پارێزراو بێت, تاكە شتێكی جوان لەم وڵاتەدا بمێنێتەوە,با بە دوای دادپەروەری هەڵبژاردنەوەو پڕكردنەوەی كەلەبەرەكانی لیستی دەنگدەرانەوە بین نەك تێكدنی ئەم یاسایە.
دوو شیعری سامی شۆڕش و ئاماژه‌یه‌ك … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
ئاماژه‌یه‌ك
ساڵی 2004 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس. كۆشیعری: (هه‌ڵسانه‌وه)ی سامی شۆڕشی چاپ كرد. (12) شیعری تێدا ده‌خوێندرێته‌وه، شیعر هه‌میشه چاوی یه‌كه‌مم بووه. سه‌ره‌تای گه‌نجیم شیعره‌كانی سامی شۆڕشم له ده‌فته‌رێكدا بۆ خۆم نووسیبووه‌وه، هه‌روه‌ها شیعری شاعیرانی تری وه‌ك: جه‌لالی میرزا كه‌ریم و ئه‌حمه‌د تاقانه و محه‌مه‌د حه‌مه‌باقی و فازیل شه‌وڕۆ و جه‌لال به‌رزنجی و شاعیرانی تریش، كه كۆشیعره چاپكراوه‌كه‌یم بینی هه‌ستم به كه‌موكورتییه‌كانی كرد. ته‌نیا شیعری: (بووكی ئاو)م لانه‌بوو، ئه‌م باسه‌م له‌گه‌ڵ: (لوتفی شۆڕش) كرده‌وه. ئه‌میش ناوی سه‌رچاوه و ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌ی پێ گوتم و پاشان هه‌رخۆی گه‌وره‌یی نواند و بۆ هێنام.
داوام له به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس: (به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب) كرد. به لێزیادكردنی (8) شیعری تر چاپی دووه‌می بكاته‌وه. پێشنیاره‌كه‌ی وه‌رگرتم و له ساڵی 2012 چاپی دووه‌می كرده‌وه.
دوای چاپی دووه‌م به ماوه‌یه‌كی كورت، دوو شیعری تریشیم دۆزییه‌وه. ئه‌وه‌ی وایكرد ئه‌و دوو شیعره‌ش بڵاوبكه‌مه‌وه. ئه‌وه‌یه، براده‌رێك له ژماره (4)ی گۆڤاری (باران) 2017 دا، شیعرێكی به ناونیشانی: (تیری ئایرۆس)، (ئاماده) كردووه و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای شیعره‌كه‌ی له سه‌ره‌تای شیعری: (هه‌ڵسانه‌وه)ی سامی شۆڕش وه‌رگرتووه. (7) په‌راوێزیشی بۆ نووسیوه. هه‌ر (7) په‌راوێز زیادن و شتی زاندراو و باون. یه‌ك په‌راوێز پێویست بوو. كه‌چی ئه‌میشی له ئاگایی دوو دیودا نه‌نووسیوه. پێویست بوو ئاماژه بدات، كه سه‌ره‌تای شیعره‌كه‌ی له سه‌ره‌تای شیعری: (هه‌ڵسانه‌وه)ی سامی شۆڕش وه‌رگرتووه، ده‌ی جا چی بووه. ئه‌گه‌ر ویستی جارێكی تر له (ئاگایی بێگه‌رد)دا شیعره‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، ئه‌م ئاماژه‌یه یارمه‌تی (خۆبوونی) و (چییه‌تی) نووسینی ده‌دات، (خۆبوونی) و (چییه‌تی)، تۆوی به بڕشتن بۆ به‌خشش و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ده‌ست دراو و ئاست پێدنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها هه‌مان براده‌ر له ژماره، (189)ی گۆڤاری (ڕامان) 5/2/2013 دا، شیعرێكی تری به ناونیشانی:
(ماڵێك به میوانان ڕۆش)، (ئاماده) كردووه و بڵاوكردووه‌ته‌وه. ناونیشانه‌كه‌ی له لاپه‌ڕه (66)ی كۆشیعری: (شه‌ڕی چل ساڵه – سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)، 2005 چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر. وه‌ریگرتووه.
( مرۆڤی خه‌یاڵپه‌روه‌یش
به‌ناو ده‌غڵدا دێت و ڕێگای ده‌كرێته‌وه
((ڕه‌نگی ده‌رگای ماڵه دانیشتووان ڕۆشنه‌كه‌ی
له دڵی نیشت)) ).
ئه‌و (براده‌ره) بۆ ئه‌وه‌ی، وه‌رگرتن، یان گواستنه‌وه، یان …… یه‌كی خۆی له‌بن خوری حه‌فت ساڵان بیشارێته‌وه، له‌م لا و ئه‌و لادا هه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ڕێك سه‌د و هه‌شتا پله هه‌ڵگه‌ندووه‌ته‌وه و میكرۆفۆنێكی شه‌ش ده‌میشی به ده‌مه‌وه‌گرتووه.
ئه‌م ئاماژه‌یه‌م ته‌نیا بۆ ئه‌مه دا بڵێم: بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن، یان بۆ له‌كه داركردنی (شاعیرێك) له‌سه‌ر گورسێكی كورتدا یاری كرد، ده‌شمه‌وێ ده‌ستكاری په‌ندێكی كوردی بكه‌م.
هه‌تا خاوه‌ن خه‌رمان ڕاوه‌دووی دزی نا، دز خاوه‌ن خه‌رمانی هه‌راسانكرد. ئه‌ی شیعر بێگه‌رد، داوای لێبووردنت لێ ده‌كه‌م. جار جار دێمه سه‌ر سه‌كۆی (ناچاری) یه‌وه. ئه‌و نوێژه، به‌ری درێژه. بۆ ئه‌م ورده پرسانه كتێبێكم به‌ناونیشانی: (مه‌ودای مانا) نووسیوه و له‌سه‌ر سه‌كۆی (ناچاری)یه‌كاندا وه‌ستاوم، ئه‌وه‌ی ویستوومه نووسیوومه.
8/11/2017 هه‌ولێر
باوه‌شم ده
دڵ ئه‌شكه‌وتی ده‌رگا بزر.
باوه‌شم ده..
له‌چاومایه فرمێسكی كه‌و.
له‌گیانمایه سۆزی كۆتر.
باوه‌شم ده..
تاڤگه‌ی قژت بڕژێنه ڕووم.
با خه‌رمانه‌ی نه‌رمی به‌فر
له شه‌ودا بۆم بێ به پێخه‌ف.
باوه‌شم ده..
بۆ قه‌ندیله‌ی فتیل كزر.
بۆ ئاسمانی ده‌م پڕ له كه‌ف.
منم هه‌تاو. منم ئاگر
باوه‌شم ده..
منم هه‌تاو
منم ئاگر.
• ڕۆژنامه‌ی هاوكاری، ژماره (52) 2/1/1970.
له ده‌فته‌ری عاشقێكی هه‌تاوه‌وه
1
برسی برسیتی تربێ.
ئه‌وه‌ند عه‌شقی گوڵه‌گه‌نم و باران ده‌بێ،
شه‌وگار هه‌ر چه‌ند درێژتربێ.
ئه‌وه‌ند غه‌ریب شه‌یدای خۆری ئاسمان ده‌بێ،
منیش هه‌ر چه‌ند كوشتن به گیانم فێر ده‌كه‌ن
به‌ری هه‌تاوم لێ ده‌گرن.
ئه‌وه‌ند عه‌شقی ژیان ده‌بم.
ئه‌وه‌ند هه‌تاوم خۆش ده‌وێ.
2
ئه‌ی ئه‌و بنجه گوڵه‌ی له‌به‌ر
جۆگه‌ی خه‌مباری برینی مندا ده‌ڕوێی.
له‌سای مه‌رگی مندا شكۆفه ده‌رده‌كه‌ی
تاكه‌ی نه‌توانم بلبلی عه‌شقخوانی ده‌نگی خوێنم
بێنمه سه‌ر چڵت بێنم.
پڕ به ده‌نووكی ئاره‌زووم
بۆ هێلانه‌ی خۆر بخوێنم.
3
– ڕێگا .. ته‌ور
* گیانه دره‌خت چه‌ند لق و پۆپی ببڕن.
ئه‌وه‌ند ڕه‌گ و ڕیشه‌ی به‌ره‌و قووڵتر ده‌ڕوا،
– دنیا شه‌وه و دنیا به‌فره.
* شه‌وان خۆر خۆشه‌ویست ده‌بێ.
به‌فره ڕۆژیش.
برین ده‌بێته ئاگردان
– گیانه ڕێگا چاڵه و نزمه
* خۆشه‌ویستم
ئاشقی خۆر .. هه‌رده‌م ده‌ڕوانێته ئاسمان.
• ڕۆژنامه‌ی هاوكاری، ژماره( 176) 20/7/1973.
سوپای باکوور، بناغەی “سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتووی کورد”
ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی ….
“سوپای باکوور” بە درێژای سنووری نێوان تورکیا، عیراق و سوریا رووباری فورات نیشتەجی دەکرێت
———————-
سوپا، هێزی سەربازیی فەرمی و نافەرمی، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەدرێژایی مێژوو تا هەنوکە، تاکە سەنتەری بڕیاردانن لە ئاراستە کردنی رووداوەکان، سەپاندنی مەرجی سیاسی، ئابووری و سەربازی، فرەوان کردن، کۆنتڕۆل کردن و سەقامگیر کردنی دەسەڵاتن. کە لەدەرئەنجامدا، زلهێزی دنیا و ناوچەکە، سوپایان، وەکو ئامرازێکی کارێگەر بەکارهێناوە، بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکان، بڕیار دان لە چارەنووسی میللەتانی ناوچەکە، بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان.
بەدریژایی خەباتی زیاد لە سەد ساڵەی نەتەوەیی کورد، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یەکێک لە خاڵە هەرە لاوازەکانی ئەوە بووە، کە نەتەوەیەکی ٤٠ملیۆنی، خاوەنی سوپایەکی یەکگرتووی پەروەردە بووی بە ڕۆحی نیشتمانی نەتەوەی نەبووە، کە لە توانایدا هەبووبێت، بەرەنگاری لە مەترسیە سەربازییە دەرەکییەکان و ناوەکییەکان بکات و پێداگرێ بۆ پارێزگاری کردن لە سنووری جوگرافیا و کەرامەتی نیشتمانی و نەتەوەی. لە ئەنجامدا نەتەوەی کورد، کە ڕۆڵی سەڕەکی هەبووە لە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان و بووە بە کەواسووری بەر لەشکر بۆ یەکلای کردنەوەی ململانێکان، جەنگ و کێشەکانی ناوچەکە و قوربانی زۆری داوە، وێرای ئەوەش لە کۆتاییدا لە هەموو کەینوبەینی سیاسیی، دەست بەتاڵ و ماڵ‌وێران ماوەتەوە و کارەسات دوای کارەساتی بەسەردا هاتووە!
ئەمڕۆ، ئیران و تورکیا، دوو زلهێزی ناوچەین، خاوەن دوو سوپای زەبەلاحن و تەنیا نەبوونەتە مەترسی لەسەر چارەنووسی ناوچەکە، دانیشتوان، میللەتان و کپ کردنی دەنگی ئازادیخوازی کەمە نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو مانەوە یان بە زەبەلاحتر بوونی ئەو دوو وڵاتە، مەترسیەکی بێ هاوتا دروست دەکات لەسەر بەرژەوەندیی و خواستە سەربازیی و ئیدارییەکانی زلهێزەکانی دنیا، یەکێک لەوان، ئەمریکایە، کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ناوچەکە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە بەبێ هەژمارکردن بۆ ئەمریکا، هەردووکیان هاوپەیمانیەتیان بەستاوە لەگەڵ دوژمنە دێرینەکەی ئەمریکا، کە ئەویش روسیایە.
روسیا، لە رێگەی پتەو کردنی پەیوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا، تورکیا و ئێران کە خاوەن سوپای فەرمیی و گروپی چەکداری نافەرمی و تیڕۆڕستن، پێوایە سەرکەوتوو دەبێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکە، بەبێ هەژمارکردن بۆ، سروشت و جۆری سیستەمیی سیاسیی و دەسەڵات لە هەر سێ وڵات، بەبێ ئاوڕدانەوە لە کێشە و گرفتی نێوان میللەتانی ناوچەکە لەگەڵ ئەو جۆرە دەسەڵات و رژێمانە، خۆ دزینەوە لەوەی کە میللەتانی ئەو ناوچەیەش زۆر یان کەم خاوەن هێزی چەکدارن، خاوەن پارت و پێگەی جەماوەریین، کە دەتوانن خۆیان ڕێکبخەن و پەیوەندییە دەرەکییەکان بە جۆرێک پیادە بکەن و سوودمەند ببن لە ململانێی نێوان روسیا و ئەمریکا، بۆ نمونە، هێزی یەکینەکانی پارستنی گەل ناسراو بە “یەپەگە” لە رۆژئاوای وڵات.
هەنوکە، ئەمریكا لە هەوڵی دروست کردنی ” سوپای باکوور”ە، کە سوپایەكی ٣٠ هەزار كەسییە، پێکهاتەیەک دەبێت لە، شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە”و سوپای سوریای دیموكرات “قەسەدە”، وەک سوپایەکی فەرمی مەشق پێکراو، لە ناوچەکە دەناسێندرێت و لە ژێر سەرپەرشتیاری ئەمریکادا دەبێت. “سوپای باکوور” بە درێژای سنووری نێوان تورکیا، عیراق و سوریا نیشتەجی دەکرێت، تا دەگات بە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان “سوپای سوریا”ی سەر بە ئەسەدم کە روسیا پشتیوانی دەکات، لەگەڵ هێزی دیموکرات کە ئەمریکا پاڵپشتیانە.
ئێران، سوریا و تورکیا، بە توندی بەرەنگاری ئەو جۆرە بیڕۆکەن، پێیان وایە بەهێز بوونی هێزێکی وەک “یەپەگە” کە نوێنەرایەتی کورد دەکات لە رۆژئاوا، لە بەرژەوەندی ئەوان نییە، هەنگاوێکی سەرەتایە بۆ نەتەوەیی کورد، کە لە دواڕۆژدا، وەک ئەوان، ببێت بە خاوەن سوپایەکی نیشتمانی و نەتەوەیی، لە ئەنجامدا بتوانێت پارێزگاری لە دەستەکەوتە سیاسییەکان بکات، بەربەست بێت لەبەردەم سوپای ئەوان، وەک جاران بۆیان نەلوێت، کوشتنی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن و بە ئاسانی دەنگی ئازادیخوازی نەتەوەی کورد سەرکوت بکەن.
ئەمریکا، بۆ بەرژەوەندیی خۆی ئەو بڕیارەی داوە، بەڵام بێ گومان ئەو جۆرە هەڵوێستەی ئەمریکا، بۆ کورد لە رۆژئاوا، یەکجار بایەخدارە، کاردانەوەی پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر جوڵانەوە و پرسی کورد بۆ ئێستا و داهاتوو، بە مەرجێک، ئەگەر یەپەگە، خاوەن سیاسەت، ستراتیژیەت و ئامانجی “کوردی” بێت و نەتوێتەوە لە نێو سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و زلهێزە ناوچەیەکانی وەک ئیران و تورکیا.
میللەتی کورد، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، خاوەن هێزی چەکداری فەرمیی و نافەرمییە، بەڵام پەرشوبڵاون و دابەش بوون بەسەر هێز و لایەنی سیاسیی لەوانە “پێشمەرگە لە باشوور و رۆژهەڵات، گەریلا لە باکوور و ناوچەکانی تر، شەرەڤان لە رۆژئاوا” ، ئەگەر هەموو لایەنەکان و سەرانی پارتە کوردییەکان، بیر لە بەرژەوەندیی گشتی و پرسی میللەتی کورد بکەنەوە، دەکرێت “سوپای باکوور”، ببێ بە بیناغەیەک بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێزە چەکدارە کوردییەکان لە ژێر یەک ئاڵا، مەشق پێکردنیان و دامەزراندنی “سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتووی پتەو”.
—————————–
سەرچاوەی هەواڵەکان،
https://www.reuters.com/article/us-mideast-crisis-syria-sdf/u-s-led-coalition-helps-to-build-new-syrian-force-angering-turkey-idUSKBN1F30OA
https://www.voanews.com/a/russia-turkey-condemn-us-plans-for-syria-border-force/4208301.html
https://www.voanews.com/a/russia-turkey-condemn-us-plans-for-syria-border-force/4208301.html
http://www.bbc.com/news/world-middle-east-42687958
پیرۆزیه‌كان … ئاری زێندینی
له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به پیرۆزكردنی شته‌كان هه‌بوو ئه‌وا عه‌قڵ چۆكی به‌رامبه‌ر به خورافه داناوه, كاتێك مرۆڤ خۆی خاوه‌نی هه‌موو پیرۆزیه‌كانه‌و هه‌ر خۆیشی داهێنه‌رودروستكه‌ریه‌تی هه‌ر كاتێك ئه‌و هاوكێشه‌یه ڕووبه‌ڕووی خۆی ده‌كاته‌وه باوه‌ڕ به‌م موقه‌ده‌ساتانه ده‌هێنێت دواجار خۆی ئه‌فراندوویه‌تی ئه‌وا له به‌رده‌م دیواریك خۆی ده‌بینێته‌وه كه له بلۆكی وه‌هم بیناكراوه‌وبه‌گه‌مژه‌یی سواغدراوه. كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی ساته وه‌ختی پێشكه‌وتنی و سه‌ده‌ی رووناكی كاتێك ده‌ستپێده‌كات كه پشتی له پیرۆزیه‌كان كرد‌و رووی له زانست ومرۆڤدۆستی كرد دروستبوونی چڤاكی ته‌ندروست و خاوه‌ن ئیراده وژیاری له چركه‌یه‌وه ئیعلانی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی پیرۆزیه‌كان راگه‌یاند به‌لام له ڕۆژهه‌لات بوارێك نه‌بووه بۆ مرۆڤ كه ئازادانه بیربكه‌نه‌وه به‌ه‌رده‌وام كۆمه‌ڵگه‌وئاینه‌كان هێلێكیان بۆ كێشاوه و بازنه‌یه‌كیان به‌ده‌وریدا دیاریكردووه ده‌رچوون له‌م بازنه‌یه یه‌كسان بووه به مه‌رگ یان كردنه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه! وه‌ك مه‌نسوری حه‌للاج ووتی (هه‌ی گه‌مژه‌ینه من بۆ ئێوه‌مه) , له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی (كۆپه‌ر نیكۆس) توانی ئه‌م كۆتانه بشكێنێت كه ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه هه‌یبوو له هزری مرۆڤه‌كان به‌ڵام مه‌رگی خۆی ئه‌نجامی بیرووبۆچوونه‌كانی بوو.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش ئه‌و ده‌مه‌ی مرۆڤ ئازاد‌و داهێنه‌ر ده‌بێت كه‌بتوانێ هه‌نگاو به‌سه‌ر پیرۆزیه‌كان بنێت, ئه‌مه مانایی بێڕزی نیه به‌رامبه‌ر بیروبۆچوونه‌كان وباوه‌ڕی هه‌ندێك كه‌س كه ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان وا پراكتیزه كردووه كه جیهانبینی خۆیان و له‌و كڵاورۆژنه‌وه ژیان ده‌بینن, قسه‌ی ئێمه له سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌یه كه چۆن مرۆڤ ئاماده‌ده‌كات بۆ زانست و مرۆڤدۆستی. كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی یاساوسكۆلاری بنیاتنرابێت هه‌رگیز ترسی ئه‌وه‌ت نیه كه تاكه‌كانی ئیراده‌ی خۆیان ته‌سلیمی قه‌ده‌رێك بكه‌ن كه ئاینده‌یه‌كی گه‌شی نه‌بێت بۆ مرۆڤایه‌تی. هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزی و كێشانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان باوه‌ڕیان به پیرۆزیه‌كان نه‌ماوه وه‌ك جاران وا هه‌ست ده‌كه‌ن جگه له خودی مرۆڤ خۆی هیچ شتێكی‌تر پیرۆزنیه‌وگرینگ نییه,بۆیه ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی وڵات ده‌كه‌ن پێویسته بزانن كه كۆمه‌ڵێ ماناوچه‌مك هه‌یه كه ئازادكردنی مرۆڤ بۆ ویسته‌كانی خۆی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر ئاریشه‌یه‌ك كه مرۆڤه‌كان رۆژانه تووشی ده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك كۆمه‌ڵگه شته‌كانی بۆ دیاریكردی ئه‌وا دڵنیابه كه‌وا تۆ كه‌سێكی توانایی بیركردنه‌وه‌ت له ده‌ستداوه ئاماده‌ی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانت نیت ده‌بێت ده‌رفه‌ت بدرێت به هه‌موو كه‌س گوزارشت له خۆی بكات. سه‌ده‌ی بیست سه‌ده‌ی شه‌ڕه گه‌وره‌كان بوو له جیهان سه‌ده‌یه‌ك بوو پێكدادانی ئایدۆلۆژیه‌كان گه‌یشتبووه لووتكه دووباره مانا به‌خشینه‌وه به پیرۆزیه‌كان كراسێكیتری به‌به‌ردكرابوو هه‌موو ده‌مووچاوه دیاروبه حیساب ڕاسته‌كان له ژێر په‌رده‌وه كاره‌كانیان ده‌كرد وا هه‌ستتده‌كرد ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو شتێكیان به كارده‌هێنا بۆ مه‌به‌ستی خۆیان تا پیرۆزترینی شته‌كان ده‌كه‌وتنه ناو گه‌مه‌كان هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ هه‌یمه‌نه كردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایی خۆیان له جیهان لاوازكردنی ئیراده‌ی ئازادانه‌ی مرۆڤه‌كان, هه‌رچه‌نده سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به شه‌ڕوئاشووب ڕكابه‌ڕی ده‌ستپێكرد به‌ڵام دڵنیام كه‌وا ئه‌م سه‌ده‌یه چه‌رخی ئازادی ودیموكراسی ده‌بێت هه‌رچه‌ند شه‌ڕوتوندووتیژیش هه‌بێت به‌ڵام دواجار به قازانجی مرۆڤایه‌تی ده‌شكێته‌وه مرۆڤ خۆی بڕیاڕده‌دات كه چۆن بژی, ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه جگه له مرۆڤ هیچ شتێكی‌تر به (پیرۆز) ناوزه‌د نه‌كرێت چونكه پیویسته هه‌موو شته‌كان له ده‌وری كائینێك كۆببنه‌وه كه پێیده‌ڵین (مرۆڤ)
*هەڵتۆقینی هاوپەیمانییەکی تری بێ بەرهەم بۆ خەڵک… موزەفەر عەبدوڵا
لە ئاکامی، شکستی هەمەلایەنەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی لە چارەکە سەدەی رابردوودا، وە بەهۆی رۆژبەرۆژ زیاتر قوڵبوونەوەی قەیرانی هەمەلایەنەی دەسەڵاتداریتی کوردایەتی- خیلەکیانەو ناوچەگەریانە، ململانێ و کێشمەکێشی ناوخۆی لە ناو خانەوادەی بۆژوازی کوردا بردۆتە ئاستێکی زیاترەوە، شەری ئەم دەستەوتاقم و باڵ و لاباڵانەی ناو خانەوادەی بۆرژوازی کورد، لەگەڵ یەکتر لەسەر پشکی دەسەڵات و دزین و هەڵوشینی سەروەت وسامانی کوردستان و قوت ونانی کۆمەڵانی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان، هۆکاری سەرەکی هەڵتوقینی دەستەوتاقمی نوێ یەک لەدوای یەکن، قەوارەکەی بەرهەم سالحیش دەرهاویشتەی ئەو دۆخەیە.
ئەگەر لەماوەی رابردودا بینەری هەڵتوقینی تاقمی سەرمایەدارێکی دزو گەندەلی وەک شاسوار عەبدولواحید بووین، لە ژینگەی گەندەڵستان و دزی و ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردایەتیدا، کۆنگرەیان بەستو و جولانەوەی نەوەی نوێیان پیکهینا، ئەوە ئەم هەفتەیە هەواڵی بینەری بەستنی یەکەمین کۆنگرەی دامەزرێنەری یان بڵێین هەڵتوقینی هاوپەیمانیتی بەرهەم سالح بوین بەناوی دیموکراسی و دادپەروەری. ئەمەش بووە روداو و پرسێکی کەمێ گەرم لە ئاستی دەزگاکانی راگەیاندن و رای گشتی.
هەڵبەت قسەکردن و هەڵویستگرتن بەرامبەر هەڵتوقینی ئەم دەستەوتاقمانە کە ناوی بریقەداریان لەخۆیان ناوە هیچ پێویستی بە لێکدانەوەی چروپر نییە وەک هەندی لە چاودێران و شرۆڤەکارانی رۆشنبیری ناسیونالیست بۆی دەکەن، بەتایبەت کە میژووی کاراکتەرە سەرەکیەکانی ئەم دەستەو تاقمانە، لە چارەکە سەدەی رابردودا بەکردەوە لە محەک دراون. دەکری تەنها لە کورتەرایەکدا ناوەرۆکیان وەردەخری و هەڵویستی سیاسیان لەبارەوە بگیرێ.
بویە تا ئەو جیگایە دەگەرێتەوە بە هەڵتوقینی ئەم هاوپەیمانییە کە بەرهەم ساڵحەو، هەمیشەش یەکیک بووە لە سەرانی دیاری دەسەڵاتە قەومی و خیڵەکییەکەی کوردایەتی، بە رواڵەتیکی شەخسی مودێرنەوە، بربرە پشتی ئەم هاوپەیمانیەتییەو ئەوانەی لە دەوری کوبونەوەتەوە هەموویان مشیان لەوەخۆش کردوە چۆن لە داهاتوش پشکیان هەبێ لە دەسەڵات و دزی وگەندەڵی، بەڵام بێگومان ئەمانیش وەک هەمو تاقم ودەسەڵاتەکانی تر، نەک هەر لە کوردستان لەهەموو دونیا ناچارن بەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کریکار‌و بێکار و هەژارو برسییەوە قسە بکەن و بریارو پەیمان بدەن، تا لە‌و رێگایەوە رەوایەتی بۆ هەڵتۆقینیان و بوونیان، فەراهەم بکەن.
خۆ ئەگەر هەر کەس گوێی لە قسەکانی بەرهەم سالح گرتبێ کە لە کۆنگرەدا کردی، بۆی دەرئەکەوی کەهەموو کروزانەوە بوو بۆ کۆمەلانی خەڵکی کوردستان هەروەک مامۆستا‌و مام و رابەری گەورەی – بە وتەی خوی- جەلال تالەبانی کە بۆ خەڵکی دەکرد، بەڵام لە کردەوەشدا یەکیک بوون لە گەورەترین سەران وبنەمالەی دزو گەندەڵی و سەرکوتگەر.
ئەوەی گومانی تیدا نییە لای زوربەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە بەرهەم بۆیان دەکروزیتەوە، ئەم هاوپەیمانیەتییەش هیج بەرهەمێکی نابێ بۆ زۆرایەتی بەرهەمهینەرانی راستەقینەی خەڵکی کوردستان لە کریکاران و مامۆستایان و کارمەندان و لاوان و ژنانی یەکسانیخوازی کوردستان، نەک رووسور وەک بەرهەم دەبیژی کە وشەیەکی خێڵەکیانەیەو یەکیکە لە دەستەواژە دواکەوتوەکانی بزوتنەوە قەومی و خیڵەکیەکەیان.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەوە دەزانن بەرهەم و هاودیدەکانیشی بەشێکی بەرچاوی ئەم دەسەڵاتە قەیرانگرتوە گەندەڵ و دزەبوون. وە سەرنجدان تەنها لە‌و ئاماری دزییە کە هاودیدەکانی لەناو یەکیتیدا بڵاویان کردۆتەوە لەسەر بەرهەم بەسە بۆ هەڵویستگرتن لە هاوپەیمانیتی یە بێ بەرهەمەکەی بەرهەم.
وەک وتمان ئەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵک کوردستانیش رون و ئاشکرایە کە بەرهەم لە زۆربەی کاتدا یەکیک بووە لە سەرانی یەکیتی و لە دەسەلاتەکەیان، بەڵام لە دوای نەخوش کەوتن و پەککەوتنی تاڵەبانی مام و مامۆستا‌و رابەری، و قوڵبونەوەی ململلانێی ناوخۆیی یەکێتی، ئەو پیگەیەی کەوتە لێژی. بە تایبەتی دوای مردنی تاڵەبانی ئیتر رۆڵە گیانبازە گەندەڵەکانی خودی تاڵەبانی لە هاوکیشەکە وەدەریان نا، ئەگەرچی تادەریش چوو بەناوی جیگری دووەمی بێ دەسەلاتی سکرتیری گشتی بوو.
ئێستاش هەر لەگەڵ هەڵتوقنی ئەم هاوپەیمانییە یەکسەر بووە هاوپەیمانی کۆمەڵی درندەی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆران کە ئەمانەش سەرەرای دەورانیک لە پروپاگەندەی موعارزبوونی دەسەلات ناوەرۆک و پەیام و کارنامەیان بۆ کۆمەلانی خەڵکی دەرکەوتووە.
هەڵبەت هەڵپەکردنی هاوپەیمانیتییەکەی بەرهەم بۆ ناو هاپەیمانی کۆمەڵ و گۆران تەنها بە ئومیدی ئەوەیە کە هەرچۆن بێ کورسییەکی دەسکەوێ لە ئاستی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عیراقدا، کە لە مانگی ئایاری داهاتودا ئەنجامدەدری.
بۆیە کۆمەڵانی خەڵکی نارازی و بێبەش و ستەمدیدەی کوردستان کە بەرهەم بۆیان دەکروزێتەوە بروا ناکەم کەمترین خوشباوەریان هەبێت بەم هاوپەیمانیتییە بێ بەرهەمەی بەرهەم ساڵیش، بەڵام دیارە بۆ خۆی و دەست و پێوەندەکانی بەرهەم ساڵح سودیکی هەر دەبێ لە بازنەی دەسەڵاتی گەندەڵ و دزو سەرکوتگەری قەومی و خیڵەکی لە کوردستاندا.
تیرۆریزمی ئیسلامی و نارەزایەتی خەڵک لە ئیران…!*
دیاردەی تیرۆریزمی رژیمی ئیسلامی ئیران بە دریژایی دەیان ساڵەی دەسەڵاتەکەی هەمیشە کیشەو بابەتیک بوە نەک هەربۆتە جیگای پرس‌و رای خەلکی بەلکو بۆتە بەبەتو جیگای نارەزایەتی خەلکی لە ئیران و ناوجەکەو هەمو جیهان لەهەمو ئاستەکاندا. ئیستاش کە نارەزایەتی خەڵک تا ئاستی ڕاثەرین و خواستی خەڵک بۆ روخانی رژیم و کۆتایی هینان بەهەمو دیاردەکانی، بە تایبەتی دیاردەی تیرۆریزمەکەی، بابەتیکی گەرمتری پرس ورای خەلکی یە. بۆیە وا پیویست دەکات ئیمەش لە بابەتی پرس ورای ئەم هەفتەیەمان لەم گۆشەیە نیگایەوە رایەکی کورتی لەبارەوە بدەین.
سەرەتا وا پیویست دەکات ئاماژەیەکی کورت بە خودی فکرو نەریتی سیاسی تیرۆریزم بدەینو کەمی رونکەینەوە کە لە بناغەوە تیرۆریزم شیوەکاری چینی دەسەڵاتدارە بەرامبەر رکابەرو نەیارە فکری و سیاسی یەکانی بۆ پارراستن و مانەوەی دەسەڵاتەکەیان.ئەم نەریتەش هەر لە دەسەڵاتی جینە باڵادەستەکانەوە بە دریژایی میژوو پەریوەتەوە بۆ نەیارانیان. بەتایبەتی ئەو رەوتو باڵانەی کە لە رووی فکری و سیاسی یەوە هەر لەبازنەی جینی فەرمانرەوا، کە ئەمرۆ بۆرژوایە، خولاونەتەوە. یانی ئەمە بیر‌و نەریتی رەوتەکانی ناو هەمان خانەوادەن کە پییان وایە بۆ پاراستن و مانەوەو ،یاخود بۆ دەسەڵاوەرگرتن دەکری بە تیرۆری کەسانیکو زالکردنی ترس‌و توقاندن و کوشت‌و برو هەمەلایەنە دەسەڵاتی دەستەو تاقمیک بروخی هی تری نەیاریان بینە سەر جیگای دەسەلاتیان.
ئەوانەی ئەمە دەبیتە بیر‌و کار‌و پیشەیان نایانەوی و ناتوانن هۆشیار کردنەوەی ریکخستنی سیاسی و کۆمەلایەتی ئینسانیانە بابەتی سەرەکی مەیدانی کاروخەباتیان بی لە رووی فکری و سیاسی وحزبی یەوە.
لە دونیای ئەمرۆشدا، بە تایبەتی لە ٣-٤ دەیەی رابردوە تیرۆریزم وەک فکر ،سیاسەت ،و نەریتیکی بەهیز بۆتە شیوازیکی مەیدانداری رژیمە دەسەڵاتدارەکان و رەوتە نەیارەکانیان .وە هەر لیرەشەوە دەستەواژەی تیرۆریزمی دەوڵەتی و غەیرە دەوڵەتی زەقتر هاتە ناو کایەی فەرهەنگی سیاسی یەوە . هەر کە دەڵیی تیرۆریزمی دەوڵەتی و فەرمی جەماوەر ئاماژە دەکا بە رژیمی ئیسیلامی تیرۆریستی ئیران تەنانەت ووشەی تیرۆریستی بۆتە تەواوکەری ناوی ئەو رژیمە.دیارە نابی لەم وەسفە خودی دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکاش وەدەرنیین بەتایبەی بەهۆی هاوکاری و هاوپشتی هەمەلایەنەی سیاسی و دارایی و لۆجیستی یان بۆ رەوتە تیرۆریستی یەکان بەتایبەتی ئیسلامی یەکان. بۆ بەڵگە هینانەوەی زیاتری تیرۆریزمی دەوڵەتی و فەرمی ئەمریکا، کوشتنی دەیان کەسایەتی لەرابەرانی جولانەوە چەپگەراکانی ئەمریکای باشور، لەوانە گیڤارای شۆرشگیر، کە سەرەرای هەوڵە ریسواکایی یەکانی سەرانی ئەمریکا، لەهەردو حزب و دەزگا کانی پروپاگەندەی راگەیاندنو جاسوسی یەکانیان لە دژی گیڤارو پیناسەکردنی بە تیرۆریست ،بەڵام هەر بۆتە هیمانی شۆرشگیری و ئازادیخوازی و ئینساندۆستی بۆ مرۆڤایەتی لەمسەربۆ ئەوسەری دونیا.وەهەر کەس‌و رەوتیکی سیاسی خەباتکار گەردیلەیەک ئازادیخوازی تیا بی گیڤاراو وینەکەی بۆتە هیمای خەباتو بەرخۆدانی ئازادیخوازانەو یەکسانیخوازانە.تەنانەت زۆر کەس‌و رەوت تەنانەت چەپیش نین و باش دەزانن گیڤارا کەسیکی چەپو کومونسیتش بوە بەڵام شەبقە و تی شیری بە وینەی ئەویان هەڵگرتوە. ئەمە ئیتر زیندوترین بەڵگەیە بۆ تیرۆریزمی دەوڵەتی و فەرمی دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکا.
تا ئەو جیگایەی دەگەریتەوە بە رژیمی ئیسلامی ئیرانەوە ئەوە لەوەتەی هاتوتە سەرکارلە کوتایی ساڵی هەفتاوەو، لەئاکامی نەبونی یەک بەدیلی بەهیزو رۆشنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمۆنیستی رابەری شۆرش ، بەهاوکاری دەوڵەتو رژیمە کۆنەپەرستەکانی دونیا ئەم باڵەی بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی شیعە بە خشکە دەسەڵاتیان وەرگرت .وە پاش جیگیربونیان و دەسگیرکردنیان لەهەمو جومگەکانی دەسەڵات ئیتر دەستیان دایە سەرکوتو لە سیدارەدانی بە کۆمەڵ و تیرۆری سیاسی لە بجوکترین تا گەورەترین، لە راسترین تا جەپترین، نەیارانیان.ئەمە بوە دیاردەی گەورەوبەرچاوی ناوخویی و ناوجەیی جیهانی ئەم رژیمە لە ٤ دەیەی رابردوو تا ئیستا.
ئەگەر چی راپەرینی خەڵکی ئازادیخوازی ئیران لە دژی شا بە روخانی کۆتایی پیهات و پاشان تیرۆریزمی ئیسلامی رژیم بوە دیاردەیەکی گەورە بەڵام هاوتەریبی ئەو دیاردەیەش هەمیشە نارەزایەتی بە شیوازی جوراوجور لە دژی سەرجەم ئەم دەسەڵاتەو بە تایبەتی دژی ئەم دیاردەیەی ئەم رژیمە ،هەبوە ج لەناو خەڵکی ئیران ج لە ئاستی ووڵاتانی ناوچەکەو جیهان .
ئیستاش کە جاریکی تر دوای ٤٠ ساڵ لە دەسەلاتی هاری تیرۆرییستی ئەم رژیمە نارەزایەتی یەکانی جەماوەر گەیشتوتە ئاستیکی باڵا‌و دەروازەی راپەرین و دروشمی روخانی رژیمی تیرۆریستی ئیسلامی نەک هەمو کوچەو کۆلانەکانی شارەکانی ئیرانی پر کردوە بەڵکو دەنگدانەوەی جیهانیشی هەیە.
بویە نارەزایەتی تا ئاستی راپەرین لە دژی ئەم رژیمە تیرۆریستی یەو خواستی ڕوخانی هاوتەریبە لەگەڵ دیاردەی فکری و سیاسی تیرۆریزمی ئسیلامی رژیم.
هەر لەم روانگەیەشەوە بە روخانی ئەم رژیمە لە ڕێگای راپەرینی ئازادیخوازانەی خەڵکەوە ئەوە بنەوبارگەی تیرۆریزمەکەشی نەک هەر لە ئیران بەڵکو لەناوچەکەو هەمو جیهان دەپیچریتەوە و رەگیکی قوڵی تیررۆیزم لە ریشەوە دەردەکیشری.
جونکە ئەوە روون کە ئەم رژیمە لەوەتەی هاتوتە سەرکارو پایەکانی بەهیز کردوە بوتە مایەی سەرهەڵدان و هاوکاری کردنی دەیان و سەدان رژیم و رەتو تاقمی ئیسلامی تیۆرریست لە ناوجەکەو جیهان.هەر لە ناوخوی ئیران دەیان باندو میلیشایی تیرۆرریستی هەیە هەتا رژیم‌و تاقمە حزباللەیەکانی لوبنان حوسی یەکان و دەعوەکان و جیهادی یەکان لە کوردستانیش. قسەکانی علی پابیری رابەری کۆمەلی ئیسلامی تیرۆریست کە سەر بە بالی سوننەگەراکانن لە دژی نارەزایەتی خەلک و بەرگری لە رژیم نمونەیەکەی زنیدویی دەسدریژی ئەو رژیمەیە بو کوردستان و ولاتانی تر.
جا بە کۆتایی هاتنی دەسەلاتی تیرۆریستی ئەم رژیمەو هاتنە سەرکاری رژیمیکی لانی کەمی ئازاد‌و سکولار ئەوە نەک هەر خەلکی ئیران بەلکو خەلکی ناوجەکەو جیهانیش رزگاریان دەبی لە دیاردەیەکی دژی ئینسانی.
لەم گوشە نیگایەشەوە پیویستە پشتیوانی بەهیزی نارەزایەتی وراپەرینی جەماوەری ئازادیخوازی ئیران بکری بۆ کۆتایی هینان و روخانی برینەوەی دەستی تیرۆریستی لە کوردستان و عیراق و ناوجەکە.
*کاتێ گەمژەیەک دەبێ بە سەرۆکێکی زل…!
هەتا ئێستاش کتیبی ئاگرو تورەیی کە لە نوسینی مایکل ۆلف، و یەکیک لە گەورە کارمەندەکان و سیاسەتمەدارانی دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکایە دەنگ دەنگانەوەی گەورەی هەیە کە لە ٥ مانگەوە بلاوکراوەو بە پرفرۆشترین کتیب دادەنری لەم ماوەیەدا. ئەمە سەرەرای ئەوەی بۆتە جێگای پرس و رای دەزگاکانی راگەیاندن و چاودیران و شرۆڤەکاران، و تەنانەت گیروگرفت دروستکردن لەناو بەریوەبەرانی کۆشکی سپی و حزبی کۆماریخوازیش.
هەڵبەت بە سەدان و هەزاران کەس کتیبەکەیان نەخویندوتەوە، بەڵام قسەو راشی لەبارەوە دەدەن لە گۆشەنیگای جوراوجورو جیاوازەوە. منیش یەکیکم لەوانەی بێ خویندنەوە دەمەوێ رایەکی کورتی لە گۆشەنیگای خۆمەوە لەبارەوە بدەم.
هەڵبەت چاودیران و شرۆڤەکارانی سیاسی جۆراوجور وەک وتمان ئەوەندە قسەیان لەسەر ئەم کتیبە کردوە کە بە بێ خویندنەوەی هەر کەسێک دەتوانێ بایی ئەوەندە زانیاری دەسکەوێ کە رایەکی لەبارەوە بدات و پرسیار‌و وەلامی جوراوجوریش بکاو بداتەوە.
بە خویندنەوەی چەندین وتار و هەواڵ و راپۆرت لەمبارەوە بە زمانی جوراوجور. زۆر پرسیاری سەرسورهینەرم بەبیردا هات کە سەرسورهینەرترینیان ئەوەبوو باشە ئەم گەمژەیە، بە قسەی سەران وکارمەندانی ئیداری کۆشکی سپی، چۆن بۆتە سەرۆکیکی زلی زلترین ولاتی دونیا؟ چی وای کرد ئەم گەمژەیە ببیتە ئەم سەرۆکە زلە کە پێش ئەو بوو دوو خولی سەرۆکایەتی ئوبامای رەش پیست بوو کە لە ناوەندە سیاسییە بورژوازی یەکانی دونیا بە سیاسییەکی پراگماتیستی و عەقلانی و میانەرەو هەژمار دەکراو هاوکات باکگراوندیکی سیاسی و مافناسیشی هەبوو.
هەر ئەوەی یەکەمین جار ئوباما وەک رەشپێستێک بوە سەرۆکی زلترین دەولەتی سەرمایەداری ئیمپریالیستی بۆ خۆی کاریگەری و دەنگدانەوەی بە جۆریکی تر لەوەی ترامپ هەبو. بە تایبەتی بۆ دوو خولە بێ ململانێ وا بەرچاو چ لەناو حزبی دیموکراتی چ لەگەڵ حزبی کۆماریخواز بە ریژەی دەنگهینانیکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهینا.
بەڵام ئیستا ئەم سەرۆکە گەمژە زلە کە لەجیاتی باکگراوندی سیاسەت بزنسمانیکی خوێنمژی دەیان هەزار کریکار‌و کارمەند بوو، هەرگیز وا چاوەروان نەدەکرا ببێ بەسەرۆک، کەچی بۆ بەم سەرۆکە زلەی زلهیزترین دەولەتی دونیا.
هەڵبەت ناوەرۆکی کتیبەکە زیاتر رەهەندی باری کەسێتی و هەم کێشەو گیروگرفت و ململانێکانی ناو حزبی کومارییەکان و هاوکات لەگەڵ حزبی دیموکراتی رکابەری هەیە وەدیار دەخات، بەڵام دەکری زیاتر ئەنجامگیری سیاسی لە چوارچیوەی سیستەمی یەک سیاسی لێ دەرکێشی. بیگومان لە کتیبەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە روسیا‌و دامودەزگا جاسوسییەکانی رۆڵی کاریگەریان هەبوو لەسەرکەوتنی ترامپ. بەتایبەتی بەهۆی هەندێک لە سەرمایەدارو دیبلۆماتکارەکان و ئەندامانی خیزانەکەی ترامپ خوی، لەوانە کوڕ‌و زاواکەی، کە کاری هاوبەشی بزنسیان لەگەڵ کاربەدەستانی روسیا لەوانە خودی پۆتینی سەرۆکی روسیا کردوە.
بەهەرحاڵ ڕای دروست لە ڕوانگەی بەرژوەندییەکانی جەماوەری ستەمدیدە لە ئاستی ئەمریکاو هەموو جیهان، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا لە دوای شەری دوومی جیهانەوە، وەک یەکیک لە زلترین هێزی ئیمپریالیست وایە، ئەوەیە کە سەردەرهینان و هەڵبژاردنی کەسایەتی جۆروجۆرلە میانەرەوترین تا راسترین نەژاردپەستی وەک ترامپ ممکنە بە پێی بارودۆخی ئابوری و سیاسی سیستەمی سەرمایەداری ئەو وڵاتە. وە هەمیشە لە دەورانە قەیرانگرتوەکان راستی ناو راستەکان هاتونەتە پیشەوە.
سیستەمی بەریوەبەری سیاسی ئەمریکاش کە بالاترین شیوازی دیموکراسی بوۆژوا ئیمپریالی یە لە ٢-٣ سەدەی رابردوە، بە تایبەتی لەدوای شۆرشی گەورەی ئەمریکا، کەسایەتی جۆراجۆری بەخۆیەوە دیوە، بەڵام لە دوای جەنگی جیهانی دوومەوە تا ئیستا زۆربەی کات راستەکان سەریان دەرهیناوە. هیج کات کەسایەتییە بەناو چەپرەکانی ناو ئەو هەردوو حزبی بورژوازی دیموکرات و کۆماری ئەگەر بۆ لیدەری حزبەکانیان هەلنەبژیردراون. زیندوترین نمونە ساندیرزی چەپی ناو حزبی دیموکرات بوو، بەڵام نەک هەر هەڵنەبژیردرا بۆ لیدەری، بەڵکو لەبەرامبەر هیلاری راسترەو کورتی هینا.
هەرچۆنیک بێ ئێستا ترامپی گەمژە بە وتەی سەرانی کۆشکی سپی بۆتە سەرۆکیکی زلی یەکیک لە زلترین دەوڵەتە سەرمایەدارییەکان لەم دەورانە قەیراناوییە ئابوری و سیاسییەی سەرمایەداری جیهان. بەمەش مرۆڤایەتیان زیاتر نزیک کردۆتەوە لە مەترسی جەنگ و شەرو کوشتارو هەروەها زیاتری بی‌کاری و هەژاری و برسیتی و ئاوارەیی و بێ خزمەتگوزاری و دەیان دیاردەی تری کارەساتباری تر.
ئەمە ئیتر سیستەمی دیموکراسی بۆرژوازی هەڵبژاردنە لە دونیای سەرمایەداریدا نابێ چاوەروانی گەورەمان هەبێ تا لە سایەی هەڵبژاردنەکانیان کە چەند ئازادیش بێ تا ئومیدو ئاوات و خواستەکانمان بەدی بێ لە ئازادی و یەکسانی لانی کەم نەک تەواو.
١٤-١-٢٠١٨
وەرنەمەیدان بۆ پشگیرکردن لەخەباتی خەلکی ئیران و ئازادی بیقەیدوشەرتی دەسگیرکراوەکان!
جەماوەری ئازادیخوازی دانیشتوی فینلاند!
قۆناغی تازەی نارەزایەتیە سەراسەریەکانی خەلکی دژ بە رژیمی ئیسلامی لەماوەی سێ هەفتەی رابردودا، زیاتر لە 100 شاری ئیران‌دا بەردەوامە .جەماوەری ستەمدیدە لە شەقامە سەرەکیەکانی شارەکاندا بەدەنگی بەرزوبلند رایانگەیاند کەرژیمی جه‌وری ئیسلامیمان ناویت!
چینی کریکار، هاوکات لەگەل زۆربەی خەلکی ئیران‌دا بە دەنگێکی ڕەسا ڕایانگەیاند کە ڕژێمی ئیسلامی هۆکاری بنەرەتی بی‌کاری، گرانی، فەساد و داسەپاندنی هەژاری، فەلاکەت، بێ مافی و چەوسانەوەی ژنان و زۆربەی زۆری خەلکی ئیرانەو ئیتر تەحمولی ناکەین. ئیستە ئیتر دەنگی هەقخوازانەی خەلکی ئیرانە گەشتوە بە گوێ هەموو جیهان!
ئەرکی ئیمە ئازادیخوازنی دانیشتوی فینلاندە، بۆ هاوپشتی لە خەباتی سەراسەری خەلکی ئیران بەشداربین لە خەباتی هەقخوازانەی خەلکی ئیران بۆ سەرنگون کردنی رژیمی ئیسلامی و تەنیا جییانەهیلین. بە بەشداری کردنمان لە گردبوونەوەی نارەزایتیەکان لەبەرامبەر سەفارەتی جمهوری ئیلامیدا رایدەگەیەنین کە رژیمی ئیسلامی زۆر هەر لەسەرەتای هاتەسەرکارەوەیەوە هیچ جۆرە مشروعیەتی سیاسی، ئەخلاقی و ئابوری نەبووەو دەبیت بروات!
ئیمە رایدەگەیەنین کە سەفارەتی رژیمی ئیسلامی لە فینلاندا نووینەری رژیمیکی فاشیستی ئیسلامیە کە بە پیی دان پیانانەکانی خۆیان لە ماوەی سێ هەفتەی رابردودا بۆ چاوترساندنی نارەزایەتیەکانی خەلک زیاتر لە 22 کەس لە خەلکی نارازی لە شەقامەکاندا کوشتوەو پینج کەسیش لە زیندانە ترسینەرەکانیدا لە ژیر ئەشکەنجەی وەحشیانەدا گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 3700 کەسیش دەستگیرکراو رەوانەی ئەشکەنجەخانەکان کراون. ئیمە داواکارین کە سەفارەتی رژیمی ئیسلامی لە فینلاندا بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە ئیران‌دا، دابخریت!
لەمبارەیەوە بە مەبەستی هاوپشتکردنی خەباتی سەراسەری خەلکی ئیران، گردبوونەوەی نارەزایەتی لە بەردەم سەفارەتی جه‌مهوری ئیسلامی لە هیلسنکی ئەنجام دەدەین و بانگەوازی هەموو ئازادیخوازان دەکەین کە بەشداری بکەن لەم نارەزایەتی دەربرینەداو لەم ریگەیەشەوە ئەرکیکی ئینسانی و ئەخلاقی و شۆرشگیرانەی خۆتان نیشان بدەن بۆ پشگیری لە‌و خەباتە رەوایە!
رۆژی شەممە ریکەوتی 20 / 01 / 2018 کاتژمیر 13 بۆ 15
kulosaarentie 9 _ Helsinki
شواری هاوپشتی خەباتی سەراسەری خەلکی ئیران لە فینلاند
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:
ریبوار عارف 0440464905
اسماعیل ویسی 0503573564
نەجەمە شریفی 0443376185
مستەفا باهیر 0403511767
رەزا کەمانگەر 0405629548
پۆرترێت … زیاد ڕه‌شاد قادر
(بۆ ئایلان كوردی)
كه له دایك بووم
ئێوه نازانن
ڕه‌نگی شادی له ماڵه‌كه‌مان چۆن بوو
كێ مزگێنیی دایه باپیره‌م كوڕێكی دیكه
له عیڵ و عه‌شره‌ت زیاد بوو
نوقڵ و چكلێت به‌سه‌ر كێدا به‌شرایه‌وه
ئه‌مما وه‌ختێ مردم
هه‌مووتانم گریاند
دنیاتانم تاساند
***
)بۆ عه‌بباسی كه‌مه‌ندی)
ئه‌وان ده‌یانگوت
نانی به‌یانی به‌تاقی ته‌نێ بخۆ
بۆ فراڤین له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت بڕۆ سه‌ر خوان
چێشتی ئێوارێ بده به دوژمنه‌كه‌ت
كه‌چی ئه‌و
به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره
له‌گه‌ڵ گۆرانیدا سفره‌ی گیانی ڕاده‌خست
***
(بۆ حه‌سه‌ن سیساوه)
ئه‌و، نه ده‌یزانی هونه‌ر بخاته ڕسته‌وه
نه شێوه و شه‌وق و تارماییه‌كه‌ی ده‌ناسییه‌وه
لێ هونه‌رمه‌ندێك بوو
تا بڵێی ڕه‌سه‌ن و ڕاستگۆ
***
(بۆ وه‌فایی)
تۆ چیت مه‌ولام
ئه‌گه‌ر ته‌نیا
(من له سڕڕی حیكمه‌تی چاوت عه‌جه‌ب ماوم عه‌جه‌ب)ت
نووسیبا
به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی
په‌یكه‌رێكت له ته‌ڵا بۆ چێكرێ
***
(بۆ ئه‌حمه‌د كایا)
خه‌م مه‌خۆ هاوڕێ خه‌م مه‌خۆ
یه‌كێك له‌و به‌هایانه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێ
مرۆڤ له‌پێناویا دژی ناشرینییه‌كانی
ئه‌م دونیایه بجه‌نگێ
ئه‌وینه ئه‌وین
یه‌كێ له‌و به‌هایانه‌ی بۆی هه‌یه
هه‌ر كه‌سێ شانازیی پێوه بكا
باوه‌ڕه باوه‌ڕ
***
(بۆ هوجام سورچی)
بمبووره سه‌یدا
من ناتوانم
ئه‌م ڕووباری فرمێسكانه كۆكه‌مه‌وه
بمبه‌خشه به‌خودا من ناتوانم
هه‌نسك و كه‌سه‌ر بنووسمه‌وه
من نازانم نا
له‌به‌رده‌م ڕۆحی بڵندی زه‌حمه‌تدیده‌ت
هیچ بڵێم هیچ…
***
(بۆ خۆم)
ده‌شێ زێڕ ژه‌نگ هه‌ڵێنێ
به‌ڵام هه‌رگیز
كڵوكۆی منداڵی خامۆش نابێ
***
(بۆ گۆران)
جاری وایه
بۆ نیگایه‌كی زۆر كورت
ده‌كه‌ویه نزاكردن “خوایه هێزی ئینشایه‌ك” و
هیچی ترت بۆ نایه
***
(بۆ داپیرم)
ئه‌و له ژیانیدا بۆدلێر و ڕامبۆی نه‌خوێندبۆوه
یه‌ك جاریش گوێی له شیعری محه‌مه‌د ماغوت و شاملو نه‌بووبوو
ناوی ئۆكتۆڤیۆباز و مه‌لای جزیری هه‌ر نه‌بیستبوو
نه‌یده‌زانی میلان كۆندێرا و هه‌مزه‌تۆڤ و یه‌شار كه‌مال كێن
كه‌چی جوانترین شیعری فێر كردم
ناسكترین وشه‌ی دا به‌گوێم دا
ئه‌و كه ده‌یگوت ڕۆڵه مه‌چۆ به‌ر باران
جه‌رگی دایه‌ی بێ ساقۆ مه‌ڕۆ مه‌كته‌بێ
كوڕه جوانه‌كه‌م وه‌ره نانه‌كه‌ت بخۆ
ئه‌گه‌ر به‌دنمه‌كیم بنواندایه و بمگوتایه
دایه گه‌وره‌م ده لێمگه‌ڕێ سه‌رمام نابێ
وازم لێ بێنه نانم پێناخورێ
به ناسكه‌گله‌ییه‌كه‌وه ده‌یگوت
“چ بكه‌م چ! زگم ده‌سووتێ به ده‌ست خۆم نییه
چ له‌و زگه كافره‌ی بكه‌م
خۆ نایده‌مه به‌ر خه‌نجه‌ران”
***
(بۆ شه‌ماڵ موفتی)
یه‌كێك بوو له مرۆڤه جوانه‌كانی
ئه‌م چه‌رخه
هیچی نه‌كردبێ
توانی وامان لێ بكا
دره‌خت و گوڵمان به‌قه‌د خۆمان خۆش بوێ
***
(بۆ له‌ته‌كه‌ی دیكه‌ی خۆم)
وه‌ك چۆن تۆ ئازادی
ته‌نێ به دزه‌نیگایه‌ك
پڕ پڕمكه‌ی له هێشووی وشه
با منیش سه‌ربه‌ست بم له‌وه‌ی
هه‌ر شیعرێكم نووسی
ئه‌گه‌ر بۆ تۆش نه‌بێ
به یه‌كێك له ڕێگاكان
بێته‌وه به‌ر ماڵی تۆ
………………………………
زیاد ڕه‌شاد قادر
هه‌ولێر، نۆڤه‌مبه‌ری 2016
نیشتیمانم لە تەنیشت منەوە بنێژن … ناڵە حەسەن
نەوڕەسی من
ئەی هاودەم و هاودیدەکەی من
بەرلەوەی دوا قومی جگەرەی تەمەن و
دواپێکی شەڕابی ئومێدەکانم هەڵبدەم
بەرلەوەی
وەسییەتەکانی خۆم
لەنێو کتێبی دڵۆپە بارانێک بنووسمەوە
بە پەیژەکانی ئاسمان هەڵگەڕێ
بڕۆ / لەبنار کێوێکی سەخت و دوورەدەستی
نێو ناوجە شاخاوییەکانی خۆرەتاو
بۆ خۆم و خۆت
کەپرێک
یان کەلاوەیەک بدۆزەرەوە
با ئەگەر بۆ ساتێکیش بێت
لە ژێر تەوژمی تاڤگەکانی
ئەم دڵەڕاوکێیە و نائومێدییەمان
دووربکەوینەوە
بڕۆ ئەی نەوڕەسی من بڕۆ
بەرلەوەی
دوادێری ئەم قەسیدەیەم بنووسمەوە
یان دوانوختە بۆ ( دەقی تەمەن ) م دابنێم
یان دواپیاسە بەنێو شەقامەکانی
مردنی خۆمدا بکەم
یان بۆ دواجار
گوێ لە گۆرانییە حەزینەکانی ڕەشەبا بگرم
یان هەڵوەرینی دواهەمین
پەرەمووچەی باڵەکانی پەرەسێلکە بێنازەکان و
هەڵوەرینی گەڵای دواهەمین
درەختی خەونە گەورەکانم ببینم
بە پەیژەکانی ئاسمان هەڵگەڕێ و
بڕۆ /
لەسەر دوورترین ئەستێرە
لەنێو دڵی کاتژمێر و سەوزاییە سەرمەستەکان
ئارامگەیەک بدۆزەرەوە
لەوێدا /
نیشتیمانم لە تەنیشت منەوە بنێژە
بەدیوی سەرەوەی جەستەی نیشتیمانم
لەنێو کتێبێکی بەرگ سپی
بە قەڵەمێکی ڕەشەوە / بنووسە
ئەوە نیشتیمانێک بوو
بەر لە سەدەکانی مێژوو
بەر لەسەدەکانی مەسیحەوە
هەر لە خاچ دەدرا
ئەوە نیشتیمانێک بوو
بستێک لە جەستەی نەمابوو برین نەبێ و
بە ئەندازەی هەموو ئۆقیانووسەکانی خودا
خوێن لە جەستەی دەچۆڕا
نەوڕەسەکەم
هەر لەنێو ئەم کتێبەدا / بنووسە
ئەوە نیشتیمانێک بوو
لەنێو مردن‌دا هەناسەی دەدا و
هەر لەنێو مردنیش خەونی دەبینی
ئەوە نیشتیمانێک بوو
بۆ هەمیشەو هەمیشە و هەمیشە
لەسەر دەستی
پیاوە بچووکەکانی نێو دنیای سیاسەت
لەنێو بازارەکانی
عەرەب و تورک و عەجەم
هەڕاج دەکرا
نیشتیمانێکی بێ شوناس و بێ ئاڵا
نیشتیمانێک / بێ خودان و بێ پشتوپەنا
بڕۆ ئەی نەوڕەسی من زووکە بڕۆ
بەرلەوەی بەرەبەیانی ئەو تەنیاییەم
لەنێو شەوەکانمدا نەزیف ببێ و
ڕەنگە دڵگەشەکانی پاییز
لەنێو ئەلبووم و
نیگارەکانی سروشت کاڵببنەوە
یان / ژیان مۆمی بیست و دووهەمین
سەدەی مردنی خۆی هەڵبکا
یان بەرلەوەی
میلی کاتژمێری پەلکەزێڕینە غەمگینەکان
بگاتە سەر بیست و پێنجی خۆکوشتن
دەی نەوڕەسی من / دەزووکە دەی
بەرلەوەی شەپۆلەکانی یاخیبوون
لەسەر لوتکە و گردەکانی سەرسینگی ئاو
بەچۆک دابێن
یان تریفەی مانگ
بە زمانی تاریکی سروودەکانی بچڕێ
ڕووبارەکان میلۆدییەکانی عەشقییان بیربچێتەوە
گەردەلوول بە ئیفلیجی خول بخواتەوە و
خۆرەتاویش بەسەرخۆشی
نێولەپ و نێو نیگای خەونەکانمان بخوێنێتەوە
بڕۆ بڕۆ بڕۆ / نەوڕەسەکەم بڕۆ
بە پەیژەکانی ئاسمان هەڵگەڕێ
لەنێو پێدەشتی هەورە دوورەکان و
ئاقارە ئاوریشمییەکانی
نێو بروسکە و تەمە سپییەکاندا
لەوێدا /
لەنێو کیشوەرە ئاگراوییەکانی
دوورترین دۆزەخدا
ئارامگەیەک بدۆزەرەوە
نیشتیمانم لە تەنیشت منەوە بنێژە
لەسەر کێلەکەشی بنووسە
نیشتیمانی چل‌وپێنج ملیۆن مرۆڤی ونبوو
پێنچ هەزار ئەستێرەی ڕژاو
هەزاران هەزار باڵندەی سەربڕاو
سەدوهەشتاودوو هەزار پەپوولەی ئەنفال
نیشتیمانێکی بێ شوناس و بێ ئاڵا
نیشتیمانێک / بێ خودان و بێ پشتوپەنا
نیشتیمانێک لەنێو هەموو
سەدەکان و وەرزەکان و ساڵەکان و
مانگەکان و ڕۆژەکانیدا
کازێوەیەکی شەبەنگی
پرشنگی نەداو نەدرەوشایەوە
لەنێو شەوە سوور و سپی و شینەکانیدا
ناقوورەیەکی ئازادی
بەبنار مەمکۆڵەکانییەوە
فەوارەی نەداو نەبریسکایەوە
نیشتیمانێکی ماندوو
ماندوو ماندوو ماندوو
لێیگەڕێن
با چاوە گەشە پرشنگییەکانی لەسەریەک دابنێ و
بە بەرینایی جەستەی خۆی
لەنێو گۆڕەکەیدا ڕابکشێ و بحەسێتەوە
منیش هەرلەوێدا
لەنێو ئەم ئارامگە رووناکەدا
هەروەکجاران
لاوکەکانی تەنیایی و
لاوژەکانی هەرەس و
سەدای سووتماکی سووتانەکان و
نرکەوناڵە پڕ حەسرەتییەکان و
خەونە خاکییە خەزانییەکانی
خۆم و نیشتیمانم
لەنێو قەسیدەیەکی درێژدا
بۆ ئێوەی وەک من مردوو
بە ڕێنووسە /
نارنجییەکانی نائومێدی / دەنووسمەوە …!
بەفرانباری ٢٠١٨
نیشتمانه باڵداره‌كان … نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئاگات له‌و ده‌نگانه بێ
به ماندوویه‌تی دێن!
ئه‌و زیندانانه‌ت له‌بیر بێ
خۆمان دروستمان كردنه‌وه!
ئه‌و ئاسۆیه‌ت بێته‌وه به‌رچاو
هه‌موو له هه‌مووی به‌خشش بوو..!
چیرۆكی نیشتیمانه باڵداره‌كان
لێره‌وه ده‌ستی پێ كرد:
خاك تووڕ درابوو
له شه‌ڕ و
خولیای خه‌مهێنه‌ر و
زه‌نگی بێزاری
لێ نه‌ده‌بینرا ..
بینایی كز..
كوێره‌ڕگایه‌ك نه‌ما
هیوای تۆزاویمانی پێ بسپێرین !
ڕێژنه‌یه‌ك
له ئاره‌زوویه‌كی ئه‌فسووناویدا خه‌مڵیوه ،
به‌سه‌ر دارستانی دڕنداندا ده‌بارێ ..
چڕتر له ،
سێبه‌ری دره‌ختی كه‌ناران
ئاوی لێ كه‌سك ده‌نوێنێ ..
شازاده‌یه‌كی ڕازاوه
پیاسه به شۆسته و شه‌قامه وه‌همییه‌كانی ده‌كا .
نیشتیمانه باڵداره‌كان
ئه‌وانه‌ی
له‌به‌ر شه‌ڕ و
خولیای خه‌مهێنه‌ر و
زه‌نگی بێزاری باڵیان گرتووه ،
نه مزگه‌وتیان تێدایه
نه دێر و كه‌نیسه و
نه هیچ په‌رستگایه‌ك ..
سێویان به تاڤگاندا دێنه خوار ..
په‌یتوونیان
به كووچه و كۆڵانان دێ و ده‌چن ،
ده‌نگی سمی ئه‌سپه‌كانییان
له بزاڤی ڕۆژانه‌ی
به‌رد و چه‌وی
ڕووبار و زێیان ده‌چێ ..
په‌لكه‌گیا له‌و نیشتمانانه‌دا
هه‌ر ده‌مه‌ی به ڕه‌نگێ ده‌رده‌كه‌ون .
دانیشتوانیان غه‌مگینیش بن ،
شیرینی له ژاڵه
شادی له خه‌م هه‌ڵده‌هێنجن ..
مردووه‌كانیان ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر زه‌وی .
مۆسیقایان به ڕیتمی فڕینیانه ..
گۆرانی‌یان ،
باسی مه‌ستی و
په‌سنی هه‌وای خوا و
ئاسمانی فراوان و فره‌چین ده‌كا .
مێژوویان ،
له‌گه‌ڵ مێژووی هه‌ڵۆ و
قومری و
چۆله‌كه و
قورینگ و
نه‌وره‌سان دایه ..
قوتابخانه و نه‌خۆشخانه له‌و نیشتمانانه‌دا
له میوانخانه‌كانی خواوه‌ند ده‌چن ..
زانست ،
له‌ئیكسیری وردبوونه‌وه و
كوانووی ڕوونبینی و پۆشته‌كردنی با و
ماكی گه‌وهه‌رناسی و
مژده‌ی مه‌رگی له‌خۆنووسان فێر ده‌بن ..
مێژوو ،
له كۆیله‌یی و پێناویی و گومڕایی زه‌وی ..
ده‌رمان ،
له ڕه‌نگی كازیوه و
تریفه‌ی نیوه‌شه‌وانی مانگ و
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌شكه‌نجه
دروست ده‌كه‌ن .
نیشتمانه باڵداره‌كان
به ده‌گمه‌ن شه‌ڕیان تێدا ده‌بێ
شه‌ڕ له‌و نیشتیمانانه‌دا ،
وه‌ك شه‌ڕی
نیشتیمانه وه‌ستاوه بۆگه‌نه‌كانی
سه‌ر زه‌وی نییه ..
له‌وێ ڕكابه‌رایه‌تی
له‌سه‌ر
به‌رزفڕی و
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئۆكسجین و
جوانیناسی و
فه‌نتازیای ئاواز و
هه‌نیه و گۆنای دره‌وشاوه‌یه ..
ژنان له‌و نیشتمانانه‌دا
به‌زه‌رده‌ی به‌یانی و
نه‌شئه‌ی خه‌ون و
سۆمای سروه و
سێبه‌ری پاكیزه‌كانی چیا
خۆیان جوان ده‌كه‌ن .
باڵایان
له خه‌نده دڵگیرتره..
نیشتمانه باڵداره‌كان
ئاژه‌ڵی دڕنده‌ی لێ نییه ،
هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی دۆستی مرۆڤن
مرۆڤ دۆستی ئاژه‌ڵ .
پێوه‌ندی له‌و نیشتمانانه‌دا :
هه‌موو به‌رپرسیاره له هه‌موو..
پاشا له‌و نیشتمانانه‌دا ،
له كرێكاری كارگه‌كان ماندووتره
باڵی فڕین ، فڕینی نیشتمان
پاشا ڕایانده‌وه‌شێنێ ..
به شنه‌بای تۆقه‌لانانیان
خۆیان فێنك ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌وت و گاز وكانزای لێ نییه
چرا و گڵۆپ و سۆپاكانیان
به شیعر و مۆسیقا كار ده‌كه‌ن
ماڵێك له مانگێكدا
چه‌ند كۆپله‌یێ شیعر و
چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌كی به‌سه .
شیعر و مۆسیقا
له ئاسمانی هه‌ره به‌رزه‌وه
به‌سه‌ر كۆشكی پاشادا ده‌بارێ
ئه‌ویش به یه‌كسانی
به‌سه‌ر هاونیشتمانییانی دابه‌ش ده‌كا .
شاعیران له نیشتیمانه باڵداره‌كان
ئیره‌یی به شیعری
ئاسمان نابه‌ن ،
ئه‌وان جیاواز ده‌نووسن ..
نیشتمانه باڵداره‌كان
ڕۆژنامه و ڕادیۆ و
ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێتیان نییه ،
سه‌ر ئاسووده
پێكه‌وه ده‌ژین ..
فڕۆكه‌شیان نییه
خۆیان باڵیان هه‌یه ده‌فڕن ..
یه‌ك زمانیان هه‌یه
هه‌موویان ،
به‌و زمانه قسه ده‌كه‌ن و ده‌نووسن .
تاكه گرفتی نیشتمانه باڵداره‌كان
هه‌ڵم و دووكه‌ڵ و
نیفاق و دووڕوویی و
هه‌وای پیسی زه‌وییه
زۆر جار ناچاریان ده‌كا
به‌رز و به‌رزتر ببنه‌وه .
ئابی/ 2017
ئه‌وه‌ی شێوه‌ی له تۆ بكات … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
ئه‌وه‌ی شێوه‌ی له تۆ بكات
ئه‌وه‌ی پیتێك له پیته‌كانی ناوه‌كه‌ی
وه‌ك ناوت بێت…
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی له سه‌رنجی تۆ بچێ و
ره‌نگی چاوی وه‌ك چاوت بێت…خۆشم ده‌وێت
ئه‌وه‌ی خزم و دراوسێت بێت
ناسیاوت بێت
هه‌رچی خه‌ڵكی شاری تۆش بێت …
ئه‌و گوڵانه‌ی ره‌نگیان وه‌كو لێوت سوورن
ئه‌و كچانه‌ی ره‌نگی قژیان له تۆ ده‌كات
رووخساریان جوان و روخۆش بێت…خۆشم ده‌وێت
ئه‌و جێگایه‌ی تۆ بۆ ساتێك
هه‌ناسه‌ی پشووت لێ دابێت…
ئه‌و رێگایه‌ی سنگیان بۆت واڵا كردبێت
روخسارت جوانیان پێ دابێت…خۆشم ده‌وێت
ئه‌و ده‌سته‌خوشكانه‌شت كه ته‌نیا جارێ
لێوه‌كانتیان خستۆته سه‌مای پێكه‌نین…
جانتای ده‌ستت
ئه‌وانه‌ش كه خۆشیان ویستی و
فێریان كردی ووشه‌ی ئه‌وین….خۆشم ده‌وێت
19/5/2012
جیهان لە چنگى ئیمپراتۆردا – 5 – … سمکۆ عەبدولکەریم
بەشى پێنجەم…….
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دواى پاشەکشەپێکردنى وڵاتانى زلهێزى ئەوروپا لە دواى جەنگى دووەمى جیهانى و دواتریش رووبەڕووبوونەوەى بیر و دەسەڵاتى کۆمەنیزم لە سەرتاسەرى جیهاندا کە یەکێتى سۆڤیەتى جاران سەرکردایەتى دەکرد، لە هەمانکاتیشدا سنووردارکردنى، دواتریش شکستپێهێنانى بیرى عروبەى عەرەبى لە دواى پەنجاکانى سەدەى رابردوو، بەسەرکردایەتى (جەمال عەبدولناسر) دەسەڵات و هەیمەنەى ئەمریکا گەیشتە چلەپۆپەى، بۆیە قسەکردن لە ئەمریکاى دواى ئەم قۆناغە باڵایە، بۆتە یەکێک لە‌و باسە گەرم و گۆڕە سیاسیانەى، نێوخۆى ئەمریکا، بەشێوەیەک لە سەرئاستى جیهانیشدا بۆتە مەسەلەیەکى پڕ بایەخ.
هەندێ لە مێژوونووسان و بیرمەندانى سیاسى، ئێمپراتۆرییەتەکەى ئێستاى ئەمریکا دەشوبهێنن بە ئیمپراتۆرییەتەکەى جارانى بەریتانیا، کە چۆن ئەو ئیمپراتۆرییەتەى کە بەوە ناسرا بوو، خۆرى لێئاوانابێت تووشى داڕوخان بوو، ، ئاواش ئیمپراتۆرییەتەکەى ئەمریکا کە بە دەسەڵاتدارى موتلەقى جیهان ناسراوە، دوور یان نزیک دووچارى هەمان چارەنووس دەبێتەوە “لە کاتێکدا ئیمپراتۆریەتى بەریتانیا رۆژێ لە رۆژان چارەگى خاکى دونیا بەدەستەوە بوو، کە نزیکەى چارەگى دانیشتوانى جیهانی پێکدەهێنا، لە بەرامبەر ئەوەدا ئەو زەوییەى کە ئێستا ئەمریکا لەسەرییەتى لەنێوان سەدا شەش بۆ سەدا حەوتى روبەرى گۆى زەوییە، دانیشتوانەکەشى لە سەدا پێنچ تێپەڕناکات” بەڵام لە رووى ئابورییەوە، بەرهەمى ئابوورى ئەمریکا دەگاتە چارەگى بەرهەمى دونیا، کە لە ساڵى (1969) وە تاکو ئێستا بە شێوەیەکى گشتى جێگیرە.
(رۆبێرت کاجان) لە نووسینەکانیدا زۆر بە توندى ئەوە رەت دەکاتەوە کە ئەمریکا لە لێوارى غلۆربوونەوەیەکى حەتمیدا بێت، بەشێوەیەک لە وتارەکانى (ئۆباما)ى سەرۆکى پێشووى ئەمریکاشدا ئەو مەترسییە هەستى پێدەکرێت، ئاماژەکانى ئەو مەترسییەش، جگە لە‌و وتارانەى لەوبارەوە نووسراون، زیاتر لە قسەکانى (ئۆباما) دا دەرکەوتوون.
ئۆباما لە یەکێ لە وتارەکانیدا لە ساڵى (2012) بە ئاوازێکى بەرزى دەنگی و جۆرێک لە بزەى باوەڕ بە خۆبوونەوە وتى: “ئەوانەى دەڵێن ئەمریکا لە دارووخاندایە، نازانن چى دەڵێن” ئەمەش بە پشت بەستن بە بۆچوونەکانى مێژوو نووسى
ئەمریکى (رۆبێرت کاجان) کاتێک وتارێکى بەناونیشانى ( ئەفسانەى داڕوخانى ئەمریکا) لە گۆڤارى (نیو ریپۆبلیک) ى ئەمریکى بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەى زۆرى هەبوو.
ئۆباما لە پەراوێزى ئەم وتارەى (کاجان)دا کە هەندێ چاودێرى سیاسى جۆرێک لە ترس و دڵەڕاوکێ پێوەدەبینن، دەیهەوێ بەگژ هەموو ئەو بۆچوونانەدا بچێتەوە کە باس لە داڕوخانى ئەمریکا دەکەن.
بە پێى هەندێ سەرچاوە، ئۆباما لە دانیشتنێکى تایبەتدا زۆر بە وردى و خاڵ بەخاڵ گفتوگۆى لەسەر ئەم وتارەى (کاجان) کردوە و باوەڕى بە بۆچوونەکانى هەبووە، بەڵام (کاجان) کە دواتر ئەو تێگەیشتن و بۆچوونانەى خۆى لە چوارچێوەى کتێبێک‌دا بە ناوى (جیهانێک کە ئەمریکا دروستى کردوە) فراوانتر دەربڕى، بەشێوەیەک رەخنە لە ئۆباما دەگرێت، کە کردەوەو بڕیارەکانى پێچەوانەى دەربڕینەکانییەتى، بە تایبەتى ئەوەى کە پەیوەندى بە رەوشى سوریاوە هەیە، لەم رووەوە رەخنە لە سیاسەتى ئەمریکا دەگرێت، لە بەرامبەر دەست تێوەرنەدان و پشتیوانی نەکردنى، گەل و سوپاى ئازادى سوریا.
لە مێژووى ئەمریکادا هەمیشە نووسەرو بیرمەندانى ئەم وڵاتە رۆلێکى بەرچاو دەبینن لە داڕشتن و دیاریکردنى نەخشەى سیاسى ئەم وڵاتە، بۆیە بەردەوام لەپشتەوەى زۆر لە سەرۆکەکانى ئەمریکا بیرمەندێک هەیە.
ئەمریکا لە زۆر بواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵاتی پشت بەبیردۆزە داهێنراوەکانیان دەبەستێت، هەر لەکتێبەکەی سامۆئیل هنتگتۆن (پێکدادانی شارستانییەتەکان) و کتێبەکەی فۆکۆیاما (کۆتایی مێژوو) بگرە تادەگاتە کتێبەکەی (ناتان شارانسکی /کێشەى دیموکراسی/هێزی ئازادی بۆ زاڵبوون بەسەر ستەمی تیرۆر) کە زۆر لەنووسەرە سیاسییەکان ئەم دوو کتێبەی پێشتر وەک بناغەی سیاسەتی ئێستای ئەمریکا دەناسێنن، هەروەک ئاماژەیەکی زۆریش بۆ ئەوە دەکرێ کە جورج بۆش زۆر سەرسام بووە بەم کتێبەی (ناتان شارانسکی) .
بە شێوەیەک (ناتان) باس لە‌و سودفەیە دەکات کە کتێبەکەى خۆى، لە سەرمێزى کۆندالیزا رایس وەزیری دەرەوەی ئەو کاتى ئەمریکا بینیوە، سەرسامابووە، بەوەى کە (کۆندالیزا) باسى ئەوەى بۆ کردوە کە (جورج بوش) مۆلەتى یەک هەفتەى پێداوە بۆ ئەوەى لەم ماوەیەدا ئەم کتێبە بخوێنێتەوە .
زۆر لە نووسەرو سیاستمەدارانیش بەکارهێنانى دەستەواژەى (فوضى الخلاقة) لە کاتى خۆیدا کە هەڵایەکى زۆرى نایەوە، بۆ بیرى ئەم کتێبەى (ناتان شارانسکى) دەگەڕێننەوە، بەومانایەى کە (شارانسکى) رایگەیاندوە: “عەرەب و موسلمانان، تا ئێستا لە ئاستى دیموکراتییەتدا نین” ئەم بیردۆزەش زیاتر لە دواى رووداوەکەى 11-ى سپتێمبەرى 2001 سەری هەڵدا و ئەمریکاى لەوە بە ئاگا هێنایەوە، کە ڕقێک خەریکە رۆژ بە رۆژ لە بەرامبەریدا ئەستورتر دەبێت، هەمووانیش باش هەست بەو ڕقە دەکەن، جورج بوش لە دواى 11-ى سپتێمبەر وتى: “دوژمنەکانمان رقیان لە ئازادیمانە”
فەرید زەکەریا خاوەنى کتێبى(جیهان دواى ئەمریکا و تۆماس فریدمان) لە کتێبەکەى بە ناوى (That Used to Be Us) دوو لە‌و نووسەرانەن کە (کاجان) زۆر بە توندى بۆچوونەکانیان لە بارەى ئایندەى ئەمریکا رەتدەکاتەوە، بە تایبەتى ئەو بۆچوونانەى وێنەى ئەمریکا وانیشان دەدەن، کە ئەمریکا خاوەنى هێزە، بەڵام ئۆباما بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکات، وەک ئەوەى لە لێوارى داڕوخاندا بێت.
هەموو ئەوانەى داکۆکى لە بەردەوامى هەیمەنەى ئەمریکا دەکەن، پێیان وایە ئەمە جگە لە وەهمێکى بەتاڵ، شتێکى تر نییە، ئەمەش بە پشت بەستن بەو مێژووە پڕ لە هەوراز و نشێویەى، کە ئەمریکا پێدا تێپەڕیوە. نمونەش بەوە دێننەوە، کە ئەمریکا بە سێ قەیرانى ئابوورى خنکێنەردا تێپەڕیوە، قەیرانەکانى ساڵى (1910، 1930، 1970)، دواى ئەم قەیرانانەش، ئەمریکا هەموو جارێک بەهێزتر لە جاران دەرکەوتۆتەوە.
لە گۆشەیەکى تر‌ى مێژووییەوە مێژوونووسان تەمەنى ئیمپراتۆرییەت بە چەند قۆناغێکى یەک لە دواى یەک هەڵدەسەنگێنن، نەک چەند ساڵێکى کەم. بۆیە هەموو ئەوەى لە بارەى ئەمریکاوە دەوترێت، دەکرێ لە گۆشەى سیاسى ترەوە لێیبڕوانرێ، بە تایبەتى ئێستا، کە ئەمریکا بە قۆناغێکى زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، هەستیار، هاوشێوەى قەیرانى کوباى ساڵى 1962، کاتێک بە ناچارى کەوتە بەردەم ئەگەرى رووبەڕووبونەوە لە گەڵ یەکێتى سۆڤییەت، ئێستاش جارێکى تر لە گەڵ روسیا ڕووبەڕو دەبێتەوە.
سیاسەت و ڕیکڵامی کولیچە … ڕزگار عومەر
٤١٠ ساڵ پێش لە دایك بوونی مەسیح، یوروبیدس لە شانۆگەری ئۆریست دا دەڵێت :
“کاتێك کەسێكی ناخ ئەهریمەنیی بە قسەی هەنگوینی حەشامەت لە خشتە دەبات ئەو کاتە کارەساتی گەورە توشی دەوڵەت دەبێ ”
قسەی هەنگوینی کە یوروبیس تایتڵی دەکا ئاماژەیەکی سیاسی و کلتوریە بۆ کاراکتەرە باوەکانی سیاسەت بە تایبەتی لە چینی دەسەڵاتدار، لە کوردستان ڕەنگە کەمێك جیاوازی هەبێت لە ڕووی بەڵاغەتدا لەگەڵ قسەکەرانی یۆنانی کۆن،بەڵام ڕەگەزی “موژدە” ی ناڕاست کۆیان دەکاتەوە.
لە تازەترین نوسینیدا کاك مەریوان وریا قانیع دەیەوێ موژدەیەکی سیاسی بخاتە ڕوو کە بە هاوبەشی لەگەڵ کاك ئاراس فەتاح ناویان لێناوە (بلۆکی مێژوویی ).
مەریوان بە خوێنەرانی کورد دەڵێت ((بیرۆکەی ئەم بلۆکە ئەوەیە ھەموو ئەو ھێزانەی کە ڕاستەوخۆ، وەك یەکێتی و پارتی، بەشدارنین لە دروستکردنی ئەو زۆنگاوە سیاسییەدا و خودی زۆنگاوەکەش پەرواێزی خستون و زیانی پێگەیاندون، لەسەر بەرنامەیەکی نیشتیمانی گشتیی کۆببنەوە بۆ ڕێگەگرتن لە درێژەدان بەو مۆدێلە سیاسیەی تا ئێستا سەروەرکراوە))
ئەم پەرەگرافە هەڵگری زۆر شتە لە دەروونی خۆیدا. لە ڕووی زمانەوە سیاغەیەکی زۆرلاوازی بۆ کراوە بە چاوپۆشین لە ئەلتەرناتیڤە پێشنیارکراوەکە. ئەو هەندێ هێزی ڕیزکردووە کە گوایە (ڕاستەوخۆ) بەشدار نین لە دروستکردنی ئەو زۆنگاوە سیاسیە. یانی ئێستا ئێمە دوو پۆلمان هەیە لە هێزی سیاسی لە کوردستان کە هەندێکیان (ڕاستەوخۆ) هەندێکیان (ناڕاستەخۆ) بەشداران لە دروست کردنی ئەم زۆنگاوە سیاسیە. بە پێ ی ئەم پۆلینکاریە ئەوانەی ناڕاستەوخۆ بەشداریان کردیە هێشتا بۆیان هەیە درێژە بە عومری سیاسی خۆیان بدەن وشوێنی یەكێتی وپارتی بگرنەوە.
ئەم پلاتفۆرمەی کاك مەریوان هاوەڵانی و دروست کردنی ” ڕۆڵی ” نوێیە لە هەمان هەویرە کۆنەکە. ئەوانەی سەیری بەرنامەکانی دروست کردنی خواردن دەکەن ، یان هاتوچۆی مەتبەخی دوکانەکانی شیرینیان کردبێ ، بینیویانە قالبی جۆراوجۆر هەیە بۆ دروست کردنی کولیچەی خڕ، ئەستێرەیی ، بە خورما بە گوێز هتد. ئەم پلاتفۆرمە سیاسیە گۆڕینی قالبەکەیە نەك هەویرەکە. ئەوە یەکەم جار‌و دوا جار نابێ کە ئەم پۆلە لە ڕۆشنبیر ببنە تەباغ لە مەتبەخی سیاسی کوردی ، نزیکەی ٩ ساڵێك لەمەوبەر، هەر ئەم بەڕێزانە ( مەریوان وریا قانیع، ئاراس فەتاح ، ڕێبین هەردی، بەختیار عەلی) لەسەرو بەندی دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەمان موژدەیان دەدا سەبارەت بە هێزێك کە دەتوانی دۆخی سیاسی بگۆڕێت. بڕوانە نامیلکەی –نیگایەك بۆ ئێستا‌و خەونێك بۆ سبەی- .
ئەزموونی ئەمڕۆی کوردستان دەریخست کە یەكێتی وپارتی بە هەڵبژاردن ناڕۆن. لە بەر ئەوە قسەیەکی هەنگوینی زۆر چروکە کە موژدەی ئەوە بدەی کە بەشێك لە‌و هێزانەی کە پێك هێنەرو برا بەش و مفتەخۆری دروست بوونی ئەم دۆخەن وەکو فریاد ڕەس بە هاوڵاتیانی بناسێنی . دوای مردنی -نەوشێروان مستەفا –ڕێکخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان ، دروست بوونی دەیان پرسیار ی بێ وەڵام لەسەر جێ و شوێنی ئەم بزوتنەوەیەو درز تێکەوتن و کوتلەکاری لە نێو بزوتنەوەکە، ئەم گروپە لە ڕۆشنبیر هەست بە پەرواێز کەوتنی خۆیان دەکەن لە ڕووی شیفت بوون لە پشتەوەی پڕۆژەی گۆڕان .
هەست دەکەن دەبێ مەتبەخەکە گەورەتر بکەن، بۆ ئەوان گرنگ نییە قالبە کولیچە تازەکە چ هێزێکی موحافیزەکارو دژە پێشکەوتنی تێدایە، گرنگ نیە کام سەرمایەداری سیاسی ماسکی سیاسی خۆی گۆڕیوە، گرنگ ئەوەیە ئەم گروپە لە ” شیفت ” عەقدی خۆیان لە گەڵ هێزێتر تازە بکەنەوە، درێژە بە ئیمتیازاتەکانی خۆیان بدەن.
بژی برایەتی كورد‌و تورك ….عەلی مەحمود محەمەد
مرۆڤەكانی ئەو وڵاتەش هەموو ئیبنزر سكروجی پاڵەوانە ناشرینەكەی رۆمان نوس چارلس دیكنز رۆمانووسی ئینگلیزی نین, تەنها خراپەیان وەك ئەردۆگان و باخچەلی و ئەتاتورك و … بۆ گەلی كورد بوێت,جەنگیز چانداری رۆژنامەنوسی 70 ساڵەی توركی دۆستی كورد, كە لە 20 ساڵیدا یەكێك بووە لە شۆڕشگێڕانی بزوتنەوەی لاوانی شۆرشگێڕ و لە بیری چەپیشدا بەلای ماویەتدا شكاندویەتیەوە.
لە كۆنگرەی 14ی كورد‌و ئەوروپا لە 6ی دیسەمبەری رابردوو كە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەسترا. باسی روداوێكی سەرنج راكێشی كرد و شایەدیەكی گەورەی شاراوەی لە جوانی هاوبیركانمانی ئاشكرا كرد و وتی دەنیز گێزمیش لەكاتی ئیعدامكردنیدا دروشمی بژی برایەتی كورد و توركی وتوەتەوە, ئەم نموونەیەش لەناو توركیشدا هەیە, كە هەموو ئەردۆگانیانە بیر ناكەنەوە.
ماوییەكانی توركیا وەك ئەوانەی كوردستان و عێراق لەوانە نەبوون دواتر تەسلیم بە جامانەی ناسیۆنالیزم و كاسكێتی مارینزو جبەو عەبای مەلاو دۆلار ببن, بەڵكە لە شۆڕگێڕیدا بەردەوام بوون و گەیشتنە كۆبانی و ئاڵا سورەكەی سەركەوتنی بەرلینیان لە رەقە هەڵدایەوە.
ئاخر ئەوان نەبوونە دوژمنی كۆبانی و عەفرین, بەپێچەوانەوە ئەوان سوپا سورەكانیان زەوییە ئازادكراوەكانی رۆژئاوایان بەخوێنی خۆیان سور كرد. دنیز گێزمیش لە 28ی فیبریوەری “شوبات”ی 1947 لە ئەیاشی ی ئەنقەرە لە دایك بووە, لە قۆناغی زانكۆ ئاشنای بیری سۆسیالیزم دەبێت و دەچێتە ریزی چەپە شۆڕشگێڕەكانەوە, لە ساڵی 1966 دەچێتە ریزی پارتی كرێكارانی توركیاوە لە زانكۆی ئەستەمبوڵ , لە 12ی حوزەیرانی 1968 سەركردایەتی داگیر كردنی حەرەمی زانكۆی ئەستەمبوڵی كرد, لە 30 تەموزی 1968 بۆ یەكەمجار دەستگیر دەكرێت, لە 28ی نۆڤەمبەری هەمان ساڵ دەستگیر دەكرێتەوە بەهۆی چالاكی دژ بە سەردانی ئستولی ئەمەریكا بۆ توركیا, لە 16ی ئازاری 1969 بەهۆی بەشداریكردنی لە بەرەو روبونەوەی چەكداریانەی هێزە فاشیستە نەتەوەییە راستگەراكان دەستگیر دەكرێتەوە, لە 31ی ئازاری هەمان ساڵ دەستگیری دەكەنەوە ئەوجا هەڵدێت بۆ ئوردن لەوێ لە ریزی بەرەی دیموكراتی گەلی فەڵەستین خولی سەربازی دەبینێت و بۆ خەباتی چەكداری دواتر دەگەرێتەوە توركیا بۆ پراكتیزە كردنی.
لە 11-1-1971 سەركردایەتی دەست بەسەردا گرتنی بانكی ئیمەكی كرد لە شاری ئەنقەرە, لە 4ی ئازاری هەمان ساڵ 4 ئەمەریكی لە شاری ئەنقەرە بە دیل گرت,پاش ئەوەی بە دیلەكانەوە دەگەنە سنوری كوردستان, لە دەوروبەری سیڤاس لە 16ی یۆلیۆ 1971 لە بەرەو روبونەوەیەكی چەكداریدا دەستگیر دەكرێت, لە 9ی ئۆكتۆبەر بڕیاری ئیعدامی لە دادگایەكی نا دادپەروەرانەدا بۆ دەردەچێت بە پێی مادەی 146 ی دەستوری توركیا, لە 6ی ئایاری 1972 بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت و بە سلۆدانەوە بەرەو روی پەتی مەرگ دەبێتەوە , بە خۆڕاگری دەچێتە ئاستی ئیبراهیم كایبكایا.
دەنیز بە جیڤارای توركیا بەناو بانگە, یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی سوپای رزگاری گەلی توركیا ناسراو بە تكۆ .یاسا ناسان رەخنەیان گرت لە بڕیاری ئیعدامكردنەكەی, بەوەی نابێت لەسەر تاوانی سیاسی بەهۆی ئەندامەتی لە سوپای گەلی رزگاری توركیا ناسراو بە تكۆ” Türkiye Halk Kurtuluş Ordusu- THKO” وە بڕیاری ئیعدامی بۆ دەرچێت.
سلێمان دیمریل لە‌و كاتە سەرۆكی پەرلەمان بوو, دوای 15 ساڵ لە‌و تاوانە داوای لێبوردنی كرد و وتی: هۆكاری ئیعدامەكەی شەڕی سارد بوو,هەرچەندە لە‌و كاتە بڵند ئەجوید دژ بە بڕیاری ئیعدام بوو بۆ دەنیز, وەلێ سلێمان دیمریل و پارتەكەی عەدالەت دەنگیان بە بڕیارەكە دا .
هالیت سیلینك پارێزەری دینیز گیچمیش لە دیداری شبیگلی ئەڵمانی وتی دەنیز لە كاتی ئیعدامكردندا سلۆدانی دا ” بژی توركیای سەربەخۆ, بژی ماركسیزم لینیزم, بژی برایەتی كورد و تورك , بژی كرێكاران و جوتیاران، مەرگ بۆ ئیمپریالیزم ” , هەمان وتەكانی چینداری دوبارە كردەوە.
هەرچەندە زۆربەی رێكخراوە شۆڕشگێڕە چەپەكانی توركیا ململانێ‌یان لەگەڵ گیچمیشدا هەبوو لە روی تیۆری و پراتیكی شۆڕشگێڕانەوە, بەڵام بەسەركردەی شۆرشگێڕی خۆیانی دەزانن و وەك ئەفسانە سەیری قارەمانێتی دەكەن.
ناونانی بە جیڤارای توركیا گەورەترین رێزلێنانە بەو بەخشراوە, ئەو ناوە بۆ خۆی رێزێكی گەورەیەو هەموو كەس بەری ناكەوێت. نەك هاوڕێبازی لە یادیان نەكردووە, بگرە لە 19ی تەموزی 1980پارتی رزگاری گەلی شۆڕشگێڕ- بەرە” Devrimci Halk Kurtuluş Partisi-Cephesi ” DHKP/C ” لە شاری ئەستەمبوڵ ئیسماعیل نیهاتی سەرەك وەزیرانی ئەوكات “26-3-1971بۆ 22-5-1972″ی سەر بە پارتی جەهەپەیان لە شاری ئەستەمبوڵ تیرۆر كرد, كە كاتی خۆی دژ بە بڕیاری لێبوردن بوو بۆی.
پلانی مارشاڵ چی بو؟ … تاهیر حاجی حەسەن
ئایا زلهێزێکی وەک ئەمریکا پێویستی بەپلانێکی وەک پلانی مارشاڵ هەیە لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بۆ دووبارە بنیات نانەوەی دوای کاول کاریەک کەدەستی خۆی تێیدایە؟
پلانی مارشاڵ زۆرمان گوێ بیستی بوین و زۆرجاریش بەخۆشحاڵیەوە لە‌و پلانە دەڕوانرێت کەتوانی ئەڵمانیاو بەشێک لەوڵاتانی ئەوروپا ڕزگار بکات لەکەوتن یان…، لەدوای جەنگی دوەمی جیهانەوە،ئەڵمانیا زۆرترین زەرەری کرد بێجگە لەدۆڕانە گەورەکەی لەڕوی ئابوری و داڕمانی ژێرخانی ئابوریەوە کەوتە قۆناخێکەوە گەر دەستێکی بەهێز نەکەوێتە فریای ئەوا قۆناخەکە بەرەو وەرچەخانێکی مێژووی دەڕۆیشت یانی بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی. ئەم تارماییە گەورەیە بو وای لەئەمریکا کرد زوو بەزوو فریای وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوای سەرمایەداری بکەوێت و خودی دەوڵەتەکان ڕزگار بکات لەسەرهەڵدانەوەی دووەمی شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار‌و کۆی چینە بەرهەمهێنەرەکان.
لە‌و سەرودەمەدا،سەرکەوتنی سوپای سوری ڕوسی بەسەر هیتلەرو سوپاکەیدا،ئیتر نیشانەی تەنها کەوتنی فاشیزمی نەدەگەیاند،بەڵکو لەگەڵ کەوتنی فاشیزمیش وەک ئایدۆلۆجی هیتلەرونازیسم کەوتنی هەیمەنەتی سەرمایەداریشی دەگەیاند. چونکە خودی وڵاتانی زلهێز لە‌و قۆناخەدا هێندەی خوازیاری سەرکەوتنی هیتلەر بون، بەو ئەندازەیە خوازیاری چونەپێش و سەرکەوتنی سوپای سوری ڕوسی نەبون. دیارە پلانی مارشاڵ لە‌و قۆناخەی دوای ساڵی 1946 زۆرتر لەپێناو نیشان دانی ڕوئیایەک بو کەسەرمایەداری وسیستەمەکەی هێندەی داهێنەرن و لەخزمەتی خۆش گوزەرانی گشت چینوتوێژەکاندایە بەو ئەندازەیە لەخەمی قازانج وسەپاندنی هەیمەنتی چینێکی کۆمەڵایەتیدا نیە.ئەم درۆ گەورەیە تەنها لەبەر ئەو ترسەبو کەیەخەی بەخودی سیستەمی سەرمایەداری گرتبو،ئەویش ترس بو لەبەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی.
هەر ئەو ترسەیش بو وای کرد لەدەوڵەتداران لەوڵاتانی ئەوروپای دوای جەنگی دووەمی جیهاندا کەبچنە ژێر تەسبیت کردنی دانی لانی کەمی بیمەی بێ‌کاری و مافی چینی کرێکار‌و دابین کردنی خزمەت گوزاریە گشتیەکان بەشێوەیەکی گشتی. ئەو ترسە لەبەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی هەر کیشۆەری ئەوروپای نەگرتبویەوە بەڵکو وەک پەرتوکە مێژووییەکان بۆمان باس دەکەن خودی کیشوەری ئەمریکایشی گرتبویەوە.
زیندوی بزوتنەوە کرێکاری و جەماوەریەکان لەهاتنەمەیدانەکانیاندا هەمیشە وەک بومەلەرزە وایە بۆ لەراندنەوەی پایەکانی سیستەمی سەرمایەداری.
تاچەند ئەو بزوتنەوە ناڕازیە خاوەن ئەڵتەرناتیڤە واقعیانە لەمەیدندا بن و خاوەن ئاسۆیەکی سیاسی ڕۆشن بن بۆبەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و کۆتایهێنان بەسیستەمی ئابوری و سیاسی خودی سیستەمی باو،بەو ئەندازەیەیش سیستەمی باو دەکەوێتە فریای خۆی تابچێتە ژێر جێبەجێ کردنی زۆربەی داخوازیەکانی ناڕازیانی نێوشەقام و کارگەو کوچەو کۆڵانەکان.
لەغیابی ئاوا بزتنەوەیەکی ناڕازیشدا،ئەوا سیستەمی سەرمایەداری بەپێی خواست و دیدی خۆی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی و هەیبەتە سیاسیەکەی دێت نەخشەدادەڕێژێت چۆن و بەچ شێوازێک دوبارە کۆمەڵگە بەرهەمبهێنێتەوە،یان چۆن و بەچ شێوازێک شوێنە کاول کراوەکان کەجێگەو ڕێگەی ژیان و حەوانەوەی خەڵکە هەژارکە بوە،ئاوەدان بکاتەوە،یان زۆر جاریش ڕویداوە لەدوای جەنگە کاول کاریەکان،ڕێگە نەدراوە بەخەڵکە هەژار کراوەکە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و تەنانەت بەڕەنجی شانی خۆیشیان ئاوەدانی بکەنەوە،حاڵەتی وا لەئەفریکای باشوور ڕویداوەو ئەو خەڵکە هەژارەیان گواستۆتەوە بۆ نێو جێگەی هەژارترو جێگەو ڕێگەی ئەسڵی ئەو خەڵکەیان کردوە بەشوێنی وەبەرهێنانی گەشتوگوزارو پەیداکردنی قازانج بۆ شەریکاتەکانی سەربەدەوڵەتی ئەمریکا(پەرتوکی عەقدە ئەلسەدمەی نعومی کلاین بەوردی باسی ئەو شێوە گواستنەوە بەزۆرانە دەکات) ئەو حاڵەتەو هەزاران حاڵەتی دیکەی جۆراوجۆری دیکە کەبەچ شێوازێک دەست براوە بۆ لەدەم دەرکردنی پاروەنانێک کەلەقوڕگی هەژارێکدا بوە تائەندازەی لەبرسانا مردنی هەزاران و نەخۆش کەوتن لەدەرئەنجامی بەدخۆراکی و بێ‌کاری و هەژارتر کردنی هەژار کراوەکان،کاروپیشەی هەمیشەیی ئەم سیستەمە سەرمایەداریە بوە. بۆیە هیچ کات ئەم سیستەمە خاوەن ئەو بەهایە نیە کەژیان و گوزەرانی شایستە دابین بکات بۆ کۆمەڵگەکان،بەڵکو ئەوەیشی تائێستا بەدەست هاتوە بەرهەمی بەری ڕەنجی ماندوبونی خودی کۆمەڵگەکان و بەرپاکردنی شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکان بوە.
هاتنەمەیدانی ئەم جارەی جەماوەری زەحمەتکێشی ناڕازی لەئێران،بومەلەرزە ئاسا کۆی دوڵەتانی ناوچەکەو جیهانیشی ڕاتەکاند، ڕاتەکاندنێک ڕەنگە زۆر کەس لەخودی چینەزەحمەتکێشەکان هەستی پێنەکەن، بەڵام سەرانی دەوڵەتدارانی سەرمایەداران بەباشی هەستیان پێکردوەو توندیش کاریگەری لەسەر داناون. بۆیەیش زووبەزوو هەرلایەو لەلایەن خۆیەوە لەمیدیاکان و بەخشینەوەی دەستی تۆمەت بارکردن لەوەی کێ لەپشتی ئەو هاتنەمەیدانەوەیە تالەو ڕێگەیەوە بتوانن ئاراستەی خۆپیشندانەکان بگۆڕن بەرەو دژە شۆڕش و خامۆش کردنەوەی ئەسڵی خواست و ئامانجەکانی چینە بەرهەمهێنەرە چەوساوەکە لەئێرانداو،هەرلە دەرئەنجامی ئەو بەرپاکردنەی شۆڕشی کۆمەڵایەتیەیشەوە بو کەوای کرد لەترەمپ وئیدارەی دەوڵەتەکەی کەداوای کۆبونەوەی بەپەلە لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات کەکۆبونەوەی خێرا گرێ بدەن. بەستنی کونگرەو پێکدادانی نێوان خودی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکایش لەسەر مەسەلەی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی بۆخۆی هەر لە‌و ڕێگەیەوە کەچۆن بتوانن درێژە بەداگیرکاریەکانی خۆیان بدەن و لەولایشەوە وابڵاوی بکەنەوە کەدەستی دەرەکی پەیوەستە بەئەو خرۆشانە گەورەیەوە.
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم،گەر بزوتنەوەی ناڕازی ملیۆنی چینی کرێکار‌و خەڵکی کرێ وەرگر بەئاسۆیەکی ڕۆشنەوە لەمەیداندا نەبن،ئەوا،ئەو چینە دەسەڵاتدارە بەهیچ تێرنەخواردوە نایەت ئاوەدانی و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بەپێی خواستی زۆرینە جێبەجێ بکات،بەپێچەوانەوە خودی ئەم سیستەمەی نیولیبراڵیزمەی سەرمایەداری دێت و بەئارەزوی خۆی کاول کاری دەکات و کۆمەڵگە واڕادێنێت کەلەبەردەمیدا بەچۆکدا دابێت و خۆی چۆنی بوێت ئاوا نەخشە دابڕێژێت بۆ دروست کردنەوەو بنیات نانەوەی دوبارەی کۆمەڵگەکان. لێرەیشدا چاوەڕوانی بۆچینە زۆرینەکەی کۆمەڵگە تەنها دەبێتە بەردەکەی سیزیف و قەت بۆی نایەتەدی کەدزەکان بتوانن پشکێکی باش بگەڕێننەوە بۆ خاوەنە ئەسڵیەکەی.
.
تاهیر حاجی حەسەن
13/01/2018
كۆسرەت ڕەسوڵ تۆزاوی بوو … عەزیز ڕەئووف
لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، ئەندامێكی نهێنی ناو شاری هەولێری كۆمەڵەی ڕەنجدەران بەناوی “عەبدوڵا ” پارەیەكی زۆر لە كشتوكاڵی هەولێر دەڕفێنێت و دەیبات بۆ ناو هێزی پێشمەرگە دواتر ئەم كارەكتەرە لەناو پێشمەرگە پۆستی باڵا لەناو یەكێتی وەردەگرێت و بە “كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی” ناو دەردەكات و دەبێتە یەكێك لە فیگەرە دیارەكانی خەباتی چەكداری یەكێتی لە شاخ. دە ساڵ دوای ئەم ڕووداوە كۆسرەت رەسوڵ كە وەك ئەندامێكی ڕێكخستن هەولێر جێدێڵێت بەڵام لە ساڵی 1994 دەبێتە سەرۆكی حكومەتی هەرێم. هەر لە‌و ساڵەدا كە شەڕی ناوخۆ دەست پێدەكات و تەقینەوەیەك لە زاخۆ قوربانی زۆری لێ كەوتەوە، پارتی دیموكرات دەسبەجێ كۆسرەت رەسوڵی بە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە تاوانبار كرد و فرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەركرد، بەڵام دواتر و لە 2005 كە ئیدارەی یەكێتی و پارتی یەكی گرتەوە و بەرژەوەندیەكان هاوبەش بوون، پارتی قبوڵی بوو كە كۆسرەت ڕەسوڵ ببێتە جێگری سەرۆكی هەرێم كە بارزانی سەرۆكایەتی دەكرد.
لە ڕووداوەكانی 31ی ئابی 1996 كاك كۆسرەت سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو پارتی بە هاوبەشی سوپای عیراق هەولێری داگیر كرد‌و ئەوكات دەنگۆ هەبوو كە كۆسرەت ڕەسوڵ بە هێز و بازووی خۆی هەولێری جێهێشتووە و شەهیدیشی داوە و هەندێك دەیانوت كارئاسانی بۆ كراوە كە بڕوات و هەولێر جێبێڵێت. من ئەوكاتە قوتابیەكی قۆناغی ئامادەیی بووم، لە نزیك گوندی “زەڵێ” سەر سنوری ئێران ساجێكمان گەرم كردووە و هەویر بە دەست پان دەكەینەوە و دەیبرژێنین و بە چایی یەوە دەیخۆین، كاك كۆسرەت لەگەڵ كۆمەڵێك پێشمەرگە بەلاماندا بە پیادە دەڕۆن و سڵاو مان لێ دەكەن.
+ كوڕینە چۆنن؟
-بەخێر بێی كاك كۆسرەت فەرموو نانمان لا بخۆ؟
+ سوپاس، عافێتتان بێت. “بەڕێزەوە تەماشامان دەكا”.
من وەك خۆم هەر ئەوەجارە كاك كۆسرەتم دیوە و دواتر هەر لە شاشەی تەلەفزیۆنەوە بینیومە. بەڵام ئەو عەسرە كاك كۆسرەت بە قات و تاقم تفەنگ و جامانەیەكی ڕەش لە ملیدا، هیلاك و ماندوو، سەرو قژی تەپ و تۆزاوی، ڕوخساری پێشمەرگەیەكی ڕاستەقینەی هەبوو بەڵام وێنەی كاك كۆسرەت دواتر لەسەر كورسی دەسەڵات و ململلانێكانی ناو یەكێتی و پچڕینەوەی پۆستی باڵا بۆ كوڕەكانی، وێنەی كاك كۆسرەتی گۆڕی و بە هەر شێوەیەك بێت بوو بە كارەكتەرێكی تر.
جارێك چێ گیڤارا وتی: “پارتیزان پێویستی بە ئوتێل نیە”. هەموو پارتیزانەكان كە دەچنە دەسەڵات ڕوخساریان دەگۆڕێت، هەرگیز كاسترۆی دوای شۆڕش و پێش شۆڕش یەك نین. قەت ئەو كاك كۆسرەتەی لە زەڵێ لە سنوری ئێران لە 1996 بینیم گورج و گۆڵ و و تۆزاوی و ماندو، هەرگیز ئەو پیاوەی دواتر و ئێستا نیە.
منداڵ سحرێكی سەیرە، وەك هەمیشە دایكم دەیوت “جەرگ زاڵمە”، لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو “مستەفا چاوڕەش” وەك بەرپرسێكی یەكێتی لەشاخ دەبێت و بەعس منداڵەكانی دەستگیر دەكەن، نامەیەك دەنوسێت و دەڵێت چیتان دەوێت؟ ئەم نامەیە بە فایل ناودەبرێت و ماوەیەك لەگەڵ سێ سەركردەی تردا لەناو سەركردایەتی یەكێتی دەنگ دەداتەوە و دواتر مام جەلال لە كۆنگرە لێیان خۆش دەبێت. بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیەش بزانین كوڕەكان شۆڕشگێڕەكان وێران دەكەن. كوڕەكانی قەزافی سەری باوكیان خوارد و حوسنی موبارەكی سەرۆكی پیشووی مسر وتی: هەموو گەندەڵییەكان خەتای جەمالی كورم بوو.
هەرگیز كورەكانی مام جەلال” پاڤێڵ و قوباد” بە تاڵە دەزوویەك بە باوكیان ناچن و جێهێشتنی ئەم هەموو دەسەڵات و كورسی و سامانە بۆ كوڕەكانی، بەر لە هەرشت لێدانە لە هەوڵ و ماندووبوونی مام جەلال. كوڕە پاراستنەكەی بارزانی “مەسرور” زۆر لە باوكی سەرسەختتر و سەربەگۆبەندترە، كەس سەری كاك مەسعودی نەخوارد ئەوكوڕانەی نەبێت، یەكێ تەلەفزیۆن و یەكێ بیرە نەوت و یەكێ زانكۆی ئەهلی هەیە و تەنانەت فڕۆكەی سەفەركردنیشیان جیاواز بوو. كاك نەوشیروان بناغەی یەكەم هێزی ئۆپۆزسیۆنی كارای دامەزراند، بەڵام كوڕەكانی ” چیا و نما” نازناوی “باوكی هەژاران”یان لە كاك نەوشیروان سەندەوە و كۆی سەروەت و سامانی گۆڕان بە گرد و سوپەرماركێتیشەوە لەسەر خۆیان تاپۆ كرد.
بۆ كاك كۆسرەتیش ڕاستە و شەڕی كاك كۆسرەت بۆ ئەوەی كوڕەكانی لەدوای خۆی بێنە پێشەوە و یەكێ بۆ وەزیر و یەكێ بۆ سەركردایەتی یەكێتی، ئەوەندەی تر شێوەی كاك كۆسرەتیان گۆڕی لە پیاوێكی گورج و گۆڵ و پێشمەرگەئاساوە بۆ باوكێكی كەنەفت و ماندو كە دەیەوێت دوای خۆی كوڕەكانی ڕازی بكات.
لە ئێستا كاك كۆسرەت نەخۆشە، كەنەفت و ماندووە. كەس نیە بە كاك كۆسرەت بڵێ بەڕاستی تۆ ماندویت و تەنانەت توانای قسەكردنیشت ئاسایی نیە و بۆ تەلەفزیۆن مەدوێ با گەنجێك لە یەكێتی ئەو ڕۆڵە ببینێت. كەس نیە ئاوێنەیەك بخاتە بەردەم كاك كۆسرەت و پێی بڵێ بەڕاستی كاتێتی ئیسراحەتێك بكەن یان هەوڵ بدەن یاداشتەكانتان بنوسنەوە.
كە یەكەم جار كاك كۆسرەت دەبینم، پیاوێكی خاكی و چوست و چالاك و گورج و گۆڵ، بەڵام كە دواجار لە تەلەفزیۆن دەیبینم، پارێزگاری سلێمانی، لە پشكی گۆڕان، خۆی خستۆتە ژێر باڵی و لە فرۆكە دەیهێنێتە خوارەوە، ڕۆمانەكەی جۆرج ئۆروێڵ “مەزرای ئاژەڵان” م بیر دێتەوە كە هەموو شۆڕشگێڕێك لەدەرەوەی سیستەم و لێپرسینەوە، ڕوخساری بەیەكجاری دەگۆڕێت.
هەڵبژاردن، بۆ بندیواری پەرلەمانتاران و گیرفان پڕکردنی سەرانی پارتەکان دەبێت! … ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی
لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئەمڕۆ، پارت و لایەنە سیاسیەکانی کورد، بەشداری هەڵبژاردنەکانی عیراقییان کردوە و چەند پۆستێکی باڵایان هەبووە لە بەغداد. ئەم ئەزموونە، بۆ گەلەکەمان، چەند ڕاستییەکی بە بەڵگەی بینراو و بیستراو سەلماندوە، کە ئەویش ئەویە، بوونی ئەندام و لایەنگری پارتە کوردییەکان لە بەغداد، هیچ دەستکەوتێکی نیشتمانی و نەتەوەی، بۆ کورد مسۆگەر نەکردوە، بەڵام بۆ سەرانی قەوارە سیاسییەکان و پارتە کوردییەکان لە پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن، دەستکەوتی ماددیی هەبووە، وەکو،
یەکەم، بڕە پارەی پێش هەڵبژاردن،
هەر قەوارەیەکی سیاسی، کە بە گوێرەی یاسای عیراقی، ناوی خۆی تۆمارکردبێت و بەشدار بوو بێت لە هەڵبژاردنەکانی عیراق، بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و بانگەشە، پارەیەکی دیاریکراوی بۆ خەرج کراوە، لە لایەن حکومەتی عیراقەوە. ئەو پارەیە، پێش هەڵبژاردنەکان، لە ژێر دەسەڵاتی کەساییەتی یەکەمی نێو ئەو پارتانە بووە و بڕیاردەر بووە، لەوەی کە چەند و چۆن، ئەو پارەیە خەرج بکرێت، چەندی لێ تەرخان بکرێت بۆ مەبەستە ڕاستەقینەکە و چەندی لێ لاببرێت.
دووەم، پارەی دوای هەڵبژاردن،
دوای هەر هەڵبژاردنێک، بە گوێرەی ژمارەی کورسی براوە، حکومەتی عیراق بڕە پارەیەکی دی، تەرخان کردوە بۆ قەوارە سیاسییەکان، کە چۆتە خزێنەی حزبەکان یان خەزێنەی سەرانی پارتەکان. ئەوەی پێویستە بوترێت نرخی یەک کورسی پەرلەمانی عیراق پارەکەی زیاترە لە نرخی یەک کورسی پەرلەمانی کوردستان.
سێیەم، پەرلەمانتار و بندیوار و خواردنی موچەی ٤٠ پاسەوان،
کاندیدی دەرچووی هەر لایەنێک، بێگومان ئەو کەسانە بوون، کە سەرانی پارتەکان، بڕیاریان داوە، پێشوەخت کاریان بۆ بکرێت لە نێو رێکخستنەکانیان و لە نێو جەماوەر، بۆ دەرچواندنیان لە هەڵبژاردنەکان، وەک ئیمتیاز، پۆستی پەرلەمانی عیراقییان وەرگرتووە و بوون بە توتی سەرانی پارتەکانیان، بەرامبەر بە بوون بە خاوەنی مووچەی باڵا کە لە سەرەتادا ٦٠٠٠ هەزار، دۆلاری ئەمریکی بوو لە مانگێکدا، دواتر بوو ١٠ یان ١٢ هەزار دۆلاری ئەمریکی، لە دوای ئەوە ئەو پارەیە هەندێکی لێ کەم کرایەوە.
لە سەرەتادا، حکومەتی عیراق بۆ هەر پەرلەمانتارێک موچەی”٤٠” پاسەوانی خەرج دەکرد. پەرلەمانتار، ئەو پارەیەی وەردەگرت، بەڵام مافی ئەوەی هەبوو، کە بڕیار بدا چەند پاسەوان دابمەزرێنیت، لە یەکەوە تا چل. پەرلەمانتارەکان ئەو پارەیان وەردەگرت و لە بنی باخەڵیان دەنا، تەنیا یەک یان دوو یان سێ پاسەوانیان دادەمەزراند. بە کوردییەکەی ئەو پەرلەمانتارانەی کە باسی یاسا و دەستوریان دەکرد لەهۆڵی پەرلەمان، خاوەن بندیوار بوون! دوای تەواوبوونی خولی پەرلەمان، پەرلەمانتار دەبوو بە خاوەن پارەی خانەنشینی باڵا، گەلێک کەس هەن دوای بوونیان بە خانەنشینی پەرلەمانتار، وازیان لە پارتەکەیان هێناوە! ئەم دیاردەیە زۆر زەقە و لە نێو هەموو پارتەکاندا بە ئاشکرا دەبینرێت بە تایبەتی لە نێو (گۆڕان و ینک)، تەنیا لە نێو پارتی کەمە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی ئەوان، زیاتر دەترسان تیڕۆڕ بکرێن!
بەشداری پارتە کوردییەکان، وەرگرتنی پۆستی باڵا لە بەغداد، بۆ ئەندامەکانیان، بۆ میللەتی کورد هیچ دەستکەوتێکی ماددی، مەعنەوی نەبووە، تەنیا ئەوە نەبێت، ئەو پۆستە باڵایانە، بوون بە مایەی گیرفان پڕکردن و بوار رەخساندن بۆ دزی کردن، نمونە، “هۆشیار زێباری” لە پۆستەکەی دەرکرا، بەهۆی دزی کردن. بە دەیان کەسی تر کە سەر بە پارتەکانی دین، لە بەغداد خەریکی دزی بوونە و ئێستا بوون بە میلۆنێر. سەرەڕای ئەوانەش، گەلێک لەوانەی چوونەتە بەغداد، دەستیان لەگەڵ لایەنی شیعە یان سونە تێکەڵ کردوە، یان بوون بە ماستاوچی فڵانە سەرکردە و فیسارە سەرکردەی شیعە. وێرای ئەوەش، ڕوویداوە کە هەر کاتێک جەماوەری بەغداد ویستبێتیان بە بەبێ رێزیەوە پەرلەمانتارە کوردکانیان ڕاو ناوە!
هەنوکە، دوای ڕەتبوونی چەند خولێک، لە بەشداری کورد لە پەرلەمانی عیراق و وەرگرتنی پۆستی باڵا لە بەغداد، سەڕەرای ماڵوێرانی و شەڕی دژ بە داعش، برسیەتی و قاتوقڕی و نەبوونی موچە، حەشد و سوپای عیراقی، هێرشیان هێنا بۆ سەر کوردستان، بە دەیان خەڵکیان شەهید کرد، ئاڵای کوردستانیان خستە ژێر پۆستاڵەکانیان، کەرکوکیان داگیر کرد، دەستیان کردوە بە تەعریب و دەرکردنی کورد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، نەهێشتنی هیچ هێزێکی چەکداری کورد لە نێو کەرکوک، تا دەگات بەوەی، پارتە کوردییەکان دەسەڵاتی ئەوەیان نییە بۆ پارێزگاری کردن لە بارەگاکانیان، پاسەوان و چەکداری کوردی‌یان هەبێت! هەروها حکومەتی ناوەند، وەک پارێزگایەک چاو لە شارە کوردییەکانی دی وەک هەولێر و سلێمانی دەکات، نەک وەک هەرێمێکی سەربەخۆ! ئەگەر چاوسوورکردنەوەی ئەمریکا نەبوایە، ئێستا حەشد، سەردار و حاکمی یەکەم بوو لە کوردستان. وێرای ئەو بارودۆخە و ئەو ئەنجامانە، پارتە کوردییەکان، میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان، سەرقاڵ کردوە بە زەرورەت و گرنگی بەشداری کورد لە هەڵبژاردنەکانی عیراق گوایە ئەو بەشداری کردنە دەبێتە هۆکاری دەستکەوتی نیشتمانیی و نەتەوەیی بۆ کورد!
بەشداری کورد، بۆ ماوەی ١٥ساڵ لە پەرلەمانی عیراق و وەرگرتنی پۆستی باڵا لە بەغداد، لە دەستکەوتی شەخسی و تایبەتی بەولاوە، هیچی تری لێ شین نەبووە بۆ میللەتەکەمان. ئەو ئەزموونە دەوڵەمەندە و واقیع و سروشتی پارت و سەرکردە کوردەکان و عەقڵیەتی دەسەڵاتدارانی عیراق و ئیران، پێمان دەڵێت, بەشداری پارتە کوردییەکان, لە‌و هەڵبژاردنەش, تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنە و لە گیرفان پڕ کردنی کۆمەڵێک کەس بەولاوە، هیچی تری بۆ میللەتەکەمان لێ شین نابێت. رۆژگاریش لە ئایندەییەکی نزیکدا، دەبێت بە سەنگی مەحەکی ڕاستیی ئەو بۆچوونە!
کتێب و رۆشنبیری و خۆخەڵەتاندن..! … ڕێبوار حەمە کەریم
وتیان کافێ و کتێبخانەی جەمال عیرفان شوێنێکی ستراتیجی لەسەر شەقامی سالم پێدراوەو لکاوە بە یەکێتی نووسەرانی کوردی زۆنی سەوزەوە!! وتم سەرەو خێرە و با بچین ئەوێش تاقیبکەینەوە، هیوادارم جێیەکی رۆشنبیری بێت نەك توجاریی، رەنگە لەوێ ئەو رۆشنبیرە جدیانەی لە مێژە لێم ونن بیاندۆزمەوە، موناسەبەیەك هاتە پێش و نووسەرێکی بە توانا داوای لێکردم چەند نووسخەیەکی کتێبە تازەکەی بۆ ئەوێ ببەم، بەو هیوایەی لەوێ نمایشبکرێت و ئەوانەی تامەزرۆی خوێندنەوەن و مەراق و ئارەزوویانە بەو کتێبەش ئاشنا بن و خوێندنەوەی بۆ بکەن، چونکە لە کۆتاییدا هەر خوێنەرە بڕیار بەسەر باشی و خراپی کتێب‌دا دەدات..
هەرچەندە داشکاندنی کتێب هەندێكجار مایەشی پێوە دەڕوات و نووسەر هەر سەریەشەو دەردەدڵی بۆ دەمێنیتەوە، بەڵام ئەوەی سەنگ بە کارەکەی دەدات ئەو پێشوازییەی کتێبخانەو خوێنەرانە کە کاردانەوەیان دەبێت بۆ پەڕتووکە جیاوازە ئەدەبی و هونەری و فەلسەفی و مێژووی و زانستییەکان و تاد…
لە کاتێکدا ئەم دەزگایە لە پایتەختی رۆشنبیریدایەو خۆیان بە دڵسۆزی رۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی دادەنێن و ناوی کەسایەتییەکی دیاریان لە خەباتی چەوساوانی کورد کردووە بە ناوی کافێ و کتێبخانەکەیان، بەڵام ئەوەی هەرگیز جێی بیرلێکردنەوەو خەمڵاندن نییە، ئەوەیە زۆر بە هەڵوێستێکی ناشرین رەفزی وەرگرتنی کتێبەکە بکرێت، لە کاتێکدا ئەوان هیچ ماندوونەبوون بە نووسین و چاپکردنی کتێبەکەو تەنیا نمایشتی دەکەن و لە کۆتاییدا نیوەی تێچوونەکەشی بۆ خاوەن کتێب ناگەڕێتەوە.
کاکی خاوەنی کتێبخانە بێ ئەوەی ناوەڕۆکی کتێبەکە ببینێت، وتی لای ئێمە سەرف نابێت.
وتم: هیچ پارە نادەیت تا سەرف نەبێت، ئەوساش بە تەسریفی داشکاندن حسابی دەکەن.
ئەنجا بیانوی ئەوەی دەربڕی جێگای نییە بۆ نمایشکردن.
جارێکی تر وتم: ئەو رەفانە بەتاڵن دەتوانیت لەوێ دایان بنێیت.
وتی: ئێمە خۆمان دەزگای چاپەمنین و کتێبی خۆمان دادەنێین.
وتم: ئیتر خزمەتکردنی چی؟ گەر نەتوانن بە سادەترین شێوە خزمەتی نووسەران بکەن.. گەر تەنیا بە دانانی کتێبەکانیشیان بێت!
وتی: بیبە بۆ کتێبخانەیەکی تر
وتم: کەواتە ئەمەش بووە حیزب حیزبێنە حەیاتەکە.. حەپە سەوزو زەردەکە!
ئێدی ڕۆشتم و حەپەسام لە‌و دەموچاوانەی بە کورسیەکانەوە لکێنرا بوون و وام زانی وام لە بازاڕی دەبۆکە، لەوێ کەس بایکۆت و هەڵویست نانوێنێت، هەر یەکە خەریکی دەسکەوت و قازانجی خۆیانن.
ئاواتەخوازیش بووم لە ژیانمدا شوێنگا و ئاکاری نارۆشنبیریی ئاوها نەبینمەوە.
ئەردۆگان دیکتاتۆرێکی سیکۆپاتییە.. رەزا شوان
ئەگەر بە مێژووی چەند ساڵێک بەر لە ئێستادا بچینەوە، ناوی چەند دیکتاتۆرێکی دڕندە و ستەمکار دەخوێنینەوە، لەوانەش: جۆزیف ستالین ـ روسیا، ئەدۆلف هیتلەرـ ئەڵمانیا،
عیـدی ئەمین ـ ئۆگەنـدا، کیم ئیل سۆنگ ـ کۆریـای باکوور، سەدام حوسێن ـ عـێراق، موعەمەر قـەزافی ـ لیبیا، ئەمانەوە چەندین دیکتاتۆر و ستەمکار و خوێنڕێژی تر.
ئەم دیکتاتۆرانە هەموو دەسەڵاتێکی وڵاتەکانیان پاوەندکردبوون، بە ئاگر و بە ئاسن و بە کوشتن و بە ئەشکەنجەدان و لە سێدارەدان رەفتاریان لەگەڵ گەلەکانیان دا دەکردن، بە ملیۆنان کەسیان کوشت و بە کوشتیانیان دان، بە ملیۆنان کەسیان بە ئەشکەنجەدان و بە کیمیاباران کوشتن، هەر لە سایەی دڵڕەقی و بێویژدانی و نامرۆیی ئەمانەدا، بە ملیۆنان کەسی هـەژار و نەبوون لە برسا مردن.. لە راستی دا، ئەم دیکتاتۆرانە تووشی لەخۆباییبوون و نەخۆشی شێتی خۆبەگەوەرەزانین و نەخۆشی سیکۆپاتی ببوون. خۆیان لە سەرووی هەموو خەڵکییەوە دەزانی، لە هەموو کەسێکیش خۆیان بە زاناتر و بە داناتر و بە دەسەڵتتر دەزانی.. رەخنە و دژەڕایان لەکەس قبووڵ نەدەکرد.
ئەم سیکۆپاتییانە، چێژ و خۆشیەکی زۆریان لە شەڕ و لە وێرانکردن و لە کوشتنی خەڵکی بێ‌تاوان و بێدەرتان دەبینی، تەر و وشکیان دەسووتاند. بە شێوەیەکی رەها حوکمڕانیان دەکرد و بڕیاریان دەدا. بە شێوەیەکی زۆر دڕندانەش رەفتاریان دەکرد.
سیکۆپاتی، نەخۆشییەکی ئەقڵي یە، لە دوو بڕگە پێکهاتووە، سیکۆ بە واتا دەروون، پاتی واتا کەسی تووشبوو بەنەخۆشییەکی دیاریکراو.. سیکۆپاتی لادانە لە رەوشت، بە زۆریش بە (لادانـی سیکۆپاتی) ناوی دەبەن.
کەسی سیکۆپاتی کەسێکە گوێ بە بەرپرسێتی نادات، گوێش بە هەست و بە سۆزی کەسانی تر و بە هیچ بەهایەکی رەوشتی و نەریتیی و کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی و ئاینی نادات.. سیکۆپاتی تەنها خۆشییەکان و رابواردنی خۆی بەلاوە مەبەست و گرنگە.. چێژ و خۆشییەکی زۆر لە شەڕ و کوشتن و خوێنڕشتن و ئەشکەنجەدان و سەرکوتکردنی ئازادیخـوازان و ئاشتیخوازان و لە ناوبردنی دژەهاوڕاکانی و وێرانکردن و سووتاندن دەربەدەرکردن و چەوسانەوە و برسیکردنی خەڵکی وەردەگرێت.
لە لایەکی کەشەوە، سیکۆپاتییەکان، رەگەزپەرست و دەمارگیر و درۆزن و دووڕوون و رەوشت نـزم و هەوەسبازن، بە ئاشکرا و بەبێ شەرم، تاوانە قێزەوەنەکانیان ئەنجام دەدەن، شانازیش بە تاوانەکانیانەوە دەکەن.. ئەو راستیەش باش دەزانن کە لەم رەوشتە ناهەموار و لە کردار و تاوانانەیان، هیچ سوودیکیان لێدەست ناکەوێت.. شەرمیش لەوە ناکەن کە بە دیکتاتۆر و ستەمکار و بکوژ و سیکۆپاتی ناویان بەرن.
دیکتاتۆرەکانی ئەمڕۆش، لەسەر هەمان رێبازی دیکتاتۆرەکانی پێشوو دەڕۆن. ئەمانیش دەسەڵاتیان قورخکردووە، لە پێناوی مانەوەیان لەسەر کورسیی دەسەڵات، بە هەموو شێوەیەک گەلەکانیان دەچەوسێننەوە، سەرکوتی ئازادی و دیموکراتیییان کردووە، پەخشان و تەخشان بە سامانی گەلە برسییەکانیان دەکەن.. تا ئەمڕۆش بە لۆژیکی هێز و لەشکرتاری و کوشتن و کاولکردن و ویرانکردن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و سەرکوتکردن و فـزەبڕین، لەگەڵ ئازادیخوزان و مافخـوازان دا رەفتاردەکەن.
زۆر بە داخەوە، کە گەلی ئازادیخواز و مافخواز و ئاشتیخواز و ژیانخوازی کوردمان ئەمڕۆشی لەگەڵ دا بێت، زۆرترین ستەم و کۆمەڵکوژی و رەشەکوژی و زیندەبەچاڵی و ئەشکەنجەدان و تاڵانی و ماڵوێرانی و ئاوارەیی و دەربەدەری و سەرگەردانی و کاولکردن و چەوسانەوە و کوێرەوەری و نەهـامەتی و هـەژاری و برسێتی و لە سایەی رەگەزپەرستە داگیرکەرانی کوردستان دا بینیوە و تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە.. ئەم داگیرکەرە سیکۆپاتییەنەی کوردستان، لە جیهان دا، لە دڕندەیی و دڵڕەقی و ستەم و بێویژدانی و نامرۆیی و نامەردی دا وێنەیان نییە.
یەکێک لەم دیکتاتۆرە رەگەزپەرست و سیکۆپاتییە داگیرکەرانەی ئەمڕۆی کوردستان
دیکتاتۆری لەخۆبایی و رەگەزپەرست ئەردۆگانە، کە تووشی لە خۆبایی و نەخۆشی خۆبەگەورەزانین بووە، تووشی كوردفۆبیا بووە، تەنانەت سێبەرەکەی خۆشی لێبووە بە کورد و لێیدەڕەوێتەوە. سەر زمانی و بن زما ی دژایەتیکردنی کوردە، لە هەر شوێنێکی کوردستان دا بێت.. ئەردۆگان لە پێناوی پەیداکردنی لایەنگیری دژ بە کورد، سەردانی چەند وڵاتێکی کرد تەنها بۆ ئەوەی لە دژی کورد بدوێت.. ئەردۆگان ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە ئامادەیە بچێت بۆ سوریا و دەستی بخاتە نێو دەستی دیکتاتۆر بەشار ئەسەد و پێکەوە و بە هاوکاری تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق، لە هاوشێوەی ئەو گەلەکۆمەییەی کە بە سەر پشتی تازەترین تانک و زرێپۆشی ئەمریکییەوە و بە رۆژی رووناک و بە بەرچاوی ئەمریکاوە، بە شێوەیەکی زۆر دڕدانە و نامەردانە لە رۆژی
(١٦ي/ ئوکتۆبەر/٢٠١٦) دا کردیانە سەر باشووری کوردستان و شاری کەرکوک و خورماتوو و خانەقین و چەند شار و شارۆچکەیەکی تریان داگیرد.. بە دەیان کوردی سڤیلیان کوشت و بە دەیان خانوو و کۆگا و بازاڕی کوردیان سووتاند.. بە سەدان ماڵی کوردیان تاڵان کرد.. بە هەزاران خێزانی کورد لە کەرکوک و خورماتوو ئاورەبوونە و تا ئێستا لە ترسی هەڕەشەکانی حەشدی وەحشی نەگەراونەتەوە ماڵ و حاڵی خۆیان. لە لە هاوشێوەی ئەو ژینۆسایدەی خورماتوو و کەرکوک، ئەم داگیرکەرانەی کوردستان، بە ئاشکراو و بە هەمان شێوەی ئەو تاوانەیان، هەرچواریان خەریکی پیلان داڕشتنن، بۆ گەلەکۆمەکردن و هێڕشکردنە سەر رۆژئـاوای کوردستان، شار و شارۆچکەکانی و داگیربکەن و تاڵانی بکەن و رەشەکوژی و کۆمەڵکوژییەکی تری کورد بکەن و ئەوەشی بمێنێتەوە ئاوارە و دەربەدەر و سەرگەردانیان بکەن و ماڵ لە خاوەن ماڵحەرام بکەن.. ئەم داگیرکەرە دڵڕەق و بێ‌ویژدان و دڕندە و نامەردانەی کوردستان، تا سەر ئێسقان رەگەزپەرست و مەزهەبپەرست و کەسنەویستن و دژایەتی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کوردمان دەکەن.. ئەمانە بە کوشتن و داگیرکردن و خوێنڕشتن و وێرانکردن و دزی و تاڵانی گۆش و پەروەرە کراون.. ئەو خەسڵەت و تاوانە قێزەوەنانە، بۆونە بەشێک لە کو‌لتوور و لە خەسڵەت و لە رەوشتیان، بوونە بە ناسنامە و پێناسەیان.
ئەردۆگانی دیکتاتۆری سیکۆپاتی، رۆژ نییە بە تازەترین چەک، بە تازەترین هێلیکۆپتەر و تانک و زرێپۆش و فرۆکەی ئێف شانزە، بە لەشکرێکی زەبەلاحەوە هەڵنەکوتێتە سەر شار و شارۆچکەکان و دێیەکانی باکووری کوردستان، بە توومەتی بێ بنەمای هاوکاری کردنیان لەگەڵ پەکەکە. بە دەیان کوردی سڤیلی بێتاون و بێدەرتانیان کوشت و دەکوژن و بە دەیان مێردمنداڵ و لاوی کوردیان بەندەکردوون و پیسترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیان دەدەن، رۆژانەش بێ دەست پاراستن، دێهات و شارۆچکە و ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان بۆردوومان و تۆپاران دەکەن.
ئەردۆکان وەک هەر دیکتاتۆرێکی سیکۆپاتی، چێژ و خۆشییەکی زۆر لە کوشتن و گرتن و ئەشکەنجەدانی کورد و لە کاولکردنی کوردستان وەردەگرێت. ئەوەی بە دڵی نەبێت و ملکەچی رای رەگەزپەرستی نەبێت.. بوختان و توومەتێکی بۆ هەڵدەبەستێت و تاوانی ناپاکی دەخاتە پاڵی و رەوانەی زیندانی دەکات.. ئەردۆگان متمانەی بە نزیکترین هاوڕێی خۆشی نییە.. ئەردۆگان درێژە بە بە ئایدۆلۆژیای رەگەزپەرستی و بۆگەنه ئەتاتورکی گوڕبەگوڕ دەدات.. ئەردۆگان دان بە بوونی بیست و پێنج ملیۆن کـورد لە باکووری کوردستان دا نانێت.. فرە نەتەوەیی و پێکەوەژیان و یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری و مافەکانی مـرۆڤ و ئۆپۆزسیۆن و ئـازادی و دیموکراتی و رۆژانەمە و رای جیاواز بوونیان لای نییە.. لە سایەی پاوەنکردنی دەسەڵات دا لە خۆی و بنەماڵەکەی و لە پارتەکەی، تورکیا بووە بە زیندانستان بۆ ئازدیخـوازان و دیموکراتیخوازان و ئاشتیخوازن.. هەر لە سایەی ئەردۆگان دا، سیاسەتی ناوە و دەروەی تورکیا تووشی شکستی و تەریکی بۆتەوە، تابێت لە ناوەوە و لە دەرەوەی تورگیا دا، نەیاریان زیاتر دەبێت. بەم پاشەڵە پیسەیەوە، دەیەوێت تورکیا ببێت بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا؟!
لە عێراقی ئەمڕۆش دا، بە شێوەیەکی نوێ دیکتاتۆر و دیکتاتۆریەت و قورخکردن و خۆسەپاندن، سەریان هەڵداوەنەتەوە. دەسەڵاتدارە ئەڵقە لە گوێیەکانی ئێران لە عێراق دا، هەوڵی برسیکردنی کورد دەدەن و دان بە مافە رەواکانی کورد دا نانێن.. دەیانەوێت کورد و پەراوێز بکەن، فیدراڵیەتی کوردستان وەکو حوکمزاتییە کارتۆنییەکەی کاتی سەدامی گۆڕبەگۆڕی لێبکەن. ناوێکی بێ ناوک بێت.. حکومەتی عێراق ناتەبایی و نا یەکڕیزی و پەرتەوازەیی و فرەکوێخایی و حوکمڕانی شکست‌خواردووی کوردیان قۆستوونەتەوە. حەیدەر عەبادیش بە بەڵێنی درۆ و بێ کردار، دەستی دەستی بە کورد دەکات.. دەیەوێت درزێکی گەورەتر بخاتە ریزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد و، کار بە سیاسەتی ـ پەرتکە و زاڵبە ـ دەکات. عەبادی درێژە بە دژایەتیکردنی خواست و مافەکانی کورد دەدات.. دەیەوێت دژایەتیکردنی کورد بکات بە فاکتەرێک، بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک وەزیران عێراق لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.. بەرانبەر بە کورد دەیەوێت، بە لوژیکی هێز و داپڵۆسین و سەرکوتکردن کاربکات.. هەر ئەم ئەقلییەتە رەگەزپەرستییە شۆڤێنییە بوو، سەری سەدام حوسێنی خوارد.. بێگومان سەری سەدامەکانی دوای ئەویش دەخوات.. هەرگیز کێشەی رەوای کورد بە هێز و بە لەشکركێشی چارەسەرناکرێت، بەڵکو بە گڤتوگۆی جدی و بەدانان بە مافە رەواکانی کورد چارەسەردەکرێت.. بۆیە پێویستە عەبادی پەند و وانە لە دەسەڵاتدارانی پێش خۆی وەربگرێت و بە خۆیادا بچێتەوە.. ئەگینا سەقامگیری و ئاشتی لە عێراق دا نابینن.
من لە دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆ و داهاتووی عێراق گەشبین نیم.. چونکە دەسەڵاتدارانی شیعە درێژە بە هەمان پیلانە گڵاوەکانی بەعسییەکان دەدەن.. دەیانەوێت حوکمڕانی ناوەندی و تاکڕەوی و تایفی شیعی بێت.. دەیانەوێت بە زۆر خۆیان بسەپێنن و بەرەو دیکتاتۆریەت مل بنێن.. دەیانەوێت سەرکوتی ئازادی و دیموکراتی و هاوبەشی و پێکەوژیان بکەن و ناوچەیەکی زیاتری باشووری کوردستان بە عەرەب و بە شیعە بکەن..بۆ درێژەدان بە نیاز و پیلانە گڵاوەشیان، ئێران و تورکیا، هاندەر و پاڵپشتیانن، هەموو یارمەتییەکی لۆژیکی و سەربازی و سیاسی‌یان دەدەن.. بە تایبەتیش کە سوپای عێراق بۆتە سوپایەکی شیعە و بە هەزارن، چەکداری حەشدی وەحشیشیان هەیە، کە بۆ مەبەستی سەرکوتکردنی کورد و عەرەبی سوننە بەکاریان دەهێنن.. کە تاێستا چەندین تاوانی قێزەوەنیان دەرهەق بە کورد و بە سوننەی عەرەب ئەنجام داون.. ئەو تاوانە نامەردی و بێڕەوشتییانەی کە سوپای عێراق و حەشدی وەحشی تورکمانی لە کەرکوک خورماتوو دا ئەنجامیان دان، ژینوسایدن و تاوانی جەگ و بێڕەوشتی و نامەردین.. بە داخەوە کە بە چاوی هێزەکانی هاوپەیمانان و سۆپای ئەمریکا و بە بەرچاوی یوئێن نەوە ئەنجامیان دان، بەڵام چەند جارێکی تریش ئەم قسەیەمان وتووە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ئاستی ئەو تاوانانەی بە بەرچاویانەوە، داگیرکەرانی کوردستان دەرهەق بە گەلی کوردی بێتاوانمان دەیکەن: کوێـرن، کـەڕن، لاڵـن، ویـژدان مـردوون..؟!
نەرویـج: ٢٠١٨
گیانداران لەپەند و ئیدیۆمی کوردی‌دا … ئامادەکردنی:عەلی حەمەڕەشید به رزنجي
لە یەکێک لە ژمارەکانی پێشووی گۆڤاري کەلەپوری ئازیزدا بابەتێکم بەناوی (ژمارە لە پەند و ئیدیۆمی کوردی‌دا)بڵاوکردەوە ،بۆیە حەزمکرد ھەر لە‌و روانگەیەوە و بۆ درێژەدان پێی ئەم بابەتە (گیانداران و باڵندە و مێرووەکان لە ئیدیۆمی کوردی‌دا) ئامادە بکەم بەو ھیوایەی بتوانم ئەو مەبەستەی ھەمە بگاتە خوێنەران..لەڕاستیدا ئیدیۆم و پەندی کوردی بەسەرچاوەیەکی گرنگ دادەنرێت و سودێکی زۆر باشیشی ھەیە و رۆژانەش لەناو خەڵکیدا بەکاردێت لەکاتی قسەکردن و وتووێژەکانیاندا و زۆر جاریش بە تەنھا ئیدیۆمێک یان پەندێکی کورت بۆ مەبەستێک بەکاردەھێنن.ئەگەر سەرنج بدەین زۆر بەشێوەیەکی گونجاو و دروست داڕێژراون کە سەلیقەو لێھاتوویی پێشینان دەردەخات لە‌و بوارەدا .ھەوڵیان داوە بۆ گشت بوارەکانی ژیان بەکاری بھێنن و کاتێک بەوردی سەرنجیان بدەیت چنراوی و چڕکردنەوەیەکی شارەزایانەیان پێوە دەبینیت و لەگەڵ سادەییشدا لەقسەی ئاسایی جیان.زۆرمان رۆژانە ئەم پەندانەمان بەرگوێ دەکەوێت و ھەمیشە بۆ بەھێزکردن و پتەوکردنی بۆچوون و قسەکانمان بەکاریان دەھێنین.ئەوەی زیاتر سەرنجی راکێشام بەکار ھێنانی ئاژەڵ و باڵندە و مێرووە بە ڕێژەیەکی زۆر،لەوانەش((چۆلەکە،گا،مانگا،سەگ،کەروێشک، مریشک، مەیمون،بەراز،کەر،ماکەر،مار،چەقەڵ،گوێرەکە، مشک، مێروولە، کۆتر،کێچ،کرم،ڕێوی،حوشتر،کەو،گیسک،ماسی،قەل،ماین، ئەسپ،گورگ،دوپشک،مەڕ،بزن،پشیلە،شەمشەمەکوێرە،بایەقوش، پەپوسڵێمانکە،پەپولە،پۆڕ،مالۆس،جوجەڵە،زەردەواڵە،زەروو،ھەنگ، شەمەتلێنکە،ورچ،مراوی،چوالوو، گەنە،قرژاڵ،قاژوو،چالەکە،شێرەکوللە،سیسارک،زیقاوڵە،کەڵەشێر،تووتی،توولە،کەرکەدەن،تەتەڵەمیران،بولبول،…ھتد)) ،.لێرەدا چەند نمونەیەک باس دەکەم و ھەوڵیش دەدەم بە کورتی ڕاڤەی ھەندێکیان بنووسم.
(دنیای لێ بوو بە چەرمی چۆلەکە) ئەمە بە کەسێک دەوترێت کە توشی نائومێدی بووە و ڕێی گوزەرانی بڕاوە .ئەوەش کە بیانووی درۆ و پێچ و پەنای ھێنایەوە دەڵێن(راوەڕێوی بۆ ھێنایەوە) بەکەسێکیش کە خۆشحاڵ بێت دەوترێت(رۆن قاز‌یان لێداوە)..یان (سەری کوێرە ماری لا دەست دەکەوێت) بۆ کەسێک بەکار دێت کە قایمکار و بەسەلیقە بێت. یان(ئینسان گا نییە ھەر لە پێستێکدا بێت) .واتا بەرەو باشی دەڕوات ..یان دەڵێی (بەرازی دەم بەستراوە)..بەیەکێک دەوترێت کە بەڕۆژوو بێت و نوێژ نەکات. (بە زەبری کلکی ئێسقان دەشکێنێت) بۆ کەسێک بەکار دەھێنرێت کە بە پشتی یەکێکیتر شتێک ئەنجام بدات.(سەگ بۆنی پێوە ناکات) بە شتێکی پیس یان بە کردەوەیەکی نابەجێ دەوترێت.بۆ کارێکیش کە ھیچی بەسەر ھیچەوە نەبێت ئەمەیان بەکار ھێناوە(سەگ دەستی بشکێت کلکی ھەڵدەبەستن)یان (سەگ خاوەنی خۆی ناناسێتەوە) بۆ جەنجاڵی ھێندە چڕ‌و قەرەباڵغی دەوترێت.ئەوەشی کە لە رووی رەوشت و دەرونەوە زۆر پیس بێت پێیان وتووە(سەگی لێ گڵاو دەبێت) یان (سەگ لە کولێرە ڕاناکات) واتا کەس لە بەش و ژیانی باش کاتێک بەسەربەرزی یەوە دەستی بکەوێت خۆی بێبەش ناکات. (گای یەک ئاخوڕە)..ئەمیش بە یەکێک دەوترێت کە بیەوێت ھەر بە تەنھا بژی و لەگەڵ کەسدا.
.بەو کەسەش کە لەماڵەوە خزاوە و ناچێتە دەرەوە وتویانە(دەڵێی مریشکە بەکڕە) ئەوەشی سەری بە ھەموو شوێنێکدا کردووە وتویانە(دەڵێی کیسکی دێمییە) یان (ئەڵێی باڵی شەمشەمە کوێرەیە)یان(. ئەڵێی ھەنگوینی شەمەتلێنکەیە)..یان (دەڵێی دەنوکی کەوە) واتا گۆشتەکە وا سوربۆتەوە .یان(دەڵێی دەست بۆ مار دەبات) یان (دەڵێی دەستی مار پێوەی داوە) یان(دەڵێی دانی مارە) واتا وریا و زیرەکە.بەکەسێکی بێ دەسەڵاتیش وتراوە(دەڵێی مانگای مالوانە).یان ( ماکەری ئابڵاخ)یان بۆ کەسێکی بودەڵە کە ھیچی لە دەست نەیەت بەکار ھێناوە. ھەندێک جاریش ھاتوون پەندەکانیان لە شێوەی ھۆنراوەدا داڕشتووە .بۆ نمونە(داران لە دوورەوە سەریان زەنێرە…نازانن ژێرەکەی ھەر گا و گوێرە) واتا کێ دەزانێ دڵی ئەو چی تیایە یان چی لێ قەوماوە،با بەسەر زاریش پێ بکەنێت و رووی خۆش بنوێنێت .یان (ئەو رۆژە زانیم کە کۆچم شەڕ بو…کە کۆچم تووشی کۆچی سەگ وەڕ بو) واتا نیشانەی نائومێدی و سەرنەکەوتنم ھەر لە سەرەتاوە دیار بو و زانیم کە کارەکەم باش ناڕوات چونکە تووشی تەنگ و چەڵەمە بووم ،تووشی مرۆڤی خراپ بووم زەمم ئەکەن و دژم ئەوەستن. یان (ئەگەر مەڕم نەدیوە لە ھۆزێ……پشقلم دیوە لە پەرێزێ)..واتا شتم بەخۆمەوە دیوە و ئەم شتە ھیچ و پوچانە دەبینم گاڵتەم بە دنیا دێت.یان(ئۆخەی ئۆخەی لە منێ….مێردە وتی چڵمنێ….گا دەرکە لە ھەرزنێ)واتا دڵی خۆشە کە ناوی ھێنراوە و نرخی دراوەتێ.
یان (ئەملا دەکەم ئاو دەمبات……ئەولا دەکەم گورگ دەمخوات)..یەکێک دەیڵێت کە لە ناوەند دوو بەڵای گەورەدا بێت ،بەدەست رۆژگارەوە داما بێت.یان(ئەوەی پێم ئەکرد خێر….لێم بوو بە گورگ و شێر) واتا ئەو کەسەی کە یارمەتیم ئەدا و خۆشم ئەویست ئێستا ڕفی لێمە و دوژمنایەتیم لەگەڵ دا ئەکا،ئەوسا تا بێ دەسەڵات بوو من خێرم پێ ئەکرد و یاریدەم ئەدا ئێستا کە دەسەڵاتی پەیدا کردووە دوژمنایەتیم لەگەڵدا ئەکا. یان (ئاغا ژنی سەر چەپەرێ…پشیلە ھات دووگە بەرێ…بێزی نەھات ختە کەرێ)مرۆڤی گومڕا و کەم بە شکستی دەزانێ پێویستی سەرشانی خۆی بەجێ بھێنێ یان (ئاسوودە خۆم کەرم نییە….لە کا و لە جۆ خەبەرم نییە) ژیانم بە ئاسوودە دەبەمە سەر و گوزەرانم دەچێ بەڕێوە و خۆم ماندوو ناکەم .وەکو ئەو وڵاخ دارە نیم ھەر بە کا و جۆ و برسێتی و تینویەتی وڵاخەوە خەریک بم و خەمی کەلوپەلی بۆ بخۆم. ھەروەھا زۆر جار ھەندێک پەندیان بەکار ھێناوە کە ناوی گیاندارێک زیاتری تێدایە.وەک (ڕێوی ماڵەوە و شێری دەرەوەیە) کە بە کەسێک دەوترێت لە ماڵدا لەسەرخۆ و ھێمنە و لە دەرەوەش ئازا و و نەبەردە .واتا منەتت نییە بەسەرمەوە و ھیچ دیارییەکت بۆ نەھێناوم ،ئەگەر بۆت ھێنابم و باری کەرێ بووبێ تۆ وەرە بارێکی ھێستری داگرە و لە جیاتی ئەوەی خۆت بیبەرەوە.ئەمەیان لبۆ بەکار ھێناوە(ئەوەی بە کەر ھێناوتە بە ھێستر بیبەرەوە ) یان (گای ناو گوێرەکەیە) بۆ کەسێک بەکار دێت کە ھەمیشە لەناو منداڵاندا یاری بکات.یان(سنگ شێری ماکەر پشتە) کە بۆ یەکێکی بودەڵەی بێ دڕک دەوترێت کە بەکەس نەوێرێت لەگەڵ ئەوەشدا فسە زل بێت.یان( گای ناو گوێرەکەیە)…کەبە یەکێک دەوترێت کە ھەمیشە لەناو منداڵاندا یاری بکات. یان (ئاشتیی کتک و مشکە).واتا ئاشتی لە نێوانیاندا سەرناگرێت چونکە ئاشتی زۆردار و زەبوونە.یان (مێشی لێ بۆتە گامێش) بەسەر لێ شێواوێک دەڵێن کە شتێکی زۆر بچوک و کەمی لا زۆر گەورە بێت. یان( گورگە و لە پێستی مەڕدایە) واتا بەسەر زاری بەستەزمان و پاک و دڵسۆزە،لە ژێریشەوە ناپاکە.
یان (سەری گا دەکرێت بە قنگی کەردا) ئەم پەندە کاتێک بەکار دێت تێکەڵە و پێکەڵە و کەس لەکەس ناپرسێتەوە . یان (گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە).یان (گا و کەرن بەرامبەرن).یان (بزن ھەمیشە قنگی بەدەرەوە بوو کەس ناوی نەدەبرد.مەڕ یەک جار قنگی بە دەرکەوت کردیان بە چەپڵە). یان(ئەگەر شێر ھەیە،کەرکەدەنیش ھەیە). یان(کێچ بە گا دەفرۆشێت). یان(ئەوەندە ماری قوت داوە بووە بە ئەژدیھا).ئەوەندە تاوانی زۆری کردووە لە خراپەکاریدا ھەنگاوی ناوە بووە بە ستەمکارێکی گەورە. یان(ئێسقان لەبەر ئەسپ دائەنێ کا لەبەر سەگ). یان(کە گورگ پیر بوو دەبێت بە مەخسەرەی سەگ)یان (مریشک ھێلکەی قازی کرد قنگی دڕا) یان(کەروێشک بە گا دەگرێت) . یان(ئەڵێی سەگە و لە گورگ بووە).ھەندێک جاریش لە پەندێکدا ناوی گیانلەبەرێک دووجار ھاتووە و دووبارە بووەتەوە ،وەک لەم پەندانەدا دەردەکەون . یان(ئەدا لە مریشک خۆر و ئەدا لە مریشک کوژ). واتا لە ھەردوولا کەڵک وەردەگرێت.یان ( کەو ئەوەیە بەرامبەر کەو بخوێنێت). یان (کەرا و کەر کەوتوون). ( قەل بە قەلی وت ڕوت ڕەش بێت). یان(ئەڵێی سەگە و لە سەگ بووە). یان(ماری مار خۆرە) واتا کەس پێی ناوێرێت و لە ھەمووان ئازاترە.ھەندێک جاریش لە پەندەکاندا لەگەڵ گیانلەبەرەکە ناوی شوێنێک یان کەسایەتییەک یان شتێکی دیاریان پێوە لکاندووە و کە تا ئێستاش زۆر لە‌و پەندانە ماونەتەوە و بەکار دەھێنرێن.وەک ( دەڵێی مەڕی پێغەمبەرە) بۆ کەسێکی بەستەزمانیان بەکار ھێناوە.یان (ئەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە) یان(گیسکەکەی ھەیاسی خاسە). یان(ئەڵێی سەگی ھەوشارە).یان( وەک گای عەلی خۆی دەلێسێتەوە). یان(ئەوەی بۆ ئەو ڕێکەوتووە بۆ بزنی دێلێژە ڕێ ناکەوێ). یان(ئەڵێی حوشتری شەعبانە)یان(ئەڵێی گا زلی ئەحمەد عەربەتی یە)یان (ئەڵێی مەیمونی حەڵەبە).لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک پەند ھەن تەنھا دوو وشەن و واتایەکی تەواو و باشیش بەدەستەوە دەدەن .
وەک لەم پەندانەدا دەردەکەون و خوێنەر بەباشی لێیان تێدەگات. بۆ کەسێکیش کە ھەر رۆژەی یارێک بگرێت(سەگ دڵە) یان بۆ بەکار ھێناوە. (گای مارۆیە)..سەیری چەند بەسادەیی نوسراوە.واتا لە ھەموو شوێنێک دەناسرێتەوە.یان (دەڵێی مەیمونە) بۆ کەسێک بەکار دەھێنرێت کە زۆر ناشیرین بێت .یان (کەر بووە )واتا لەخشتە براوە یان توڕە بووە و زمان درێژی دەکات و قسەی کەرانە دەکات.یان (شەڕەسەگ) کە بۆ کارێکی بە ئەرک و گران یان پیس و ناشیرین بەکار دەھێنرێت.یان(سەگە نازیەتی)بۆ سوکایەتی پێکردن بە کەسێک لەکاتی مردن‌دا.یان (سەگە مەرگی یە)واتا ژیانێکی تاڵ و ناخۆش. ھەروەھا بە زاوایەک کە بچێتە سەر ماڵی خەزوری ،بێ ئەوەی ھیچ بۆ بوکێ بکات لەگەڵ ماڵی خەزوری بژی و رەنج بۆ ئەوان بدات پێی دەوترێت(زاوا ڕێوی ) یان (کەڵەشێری ناوختە) بەیەکێک دەڵێن کارێک بکات ئەنجامەکەی بۆ خۆی خراپ بێت .واتا نەھاتییەتی بۆیە ئەو کارە دەکات.یان (فەریکە کەر) بەکەسێکی قەبە و عەقڵ سوک دەوترێت.یان (ئاھوو پایە)واتا زۆر خێرایە. یان (سیسە مارە) بەکەسێکی لاواز و سست وەک داری سیس دەوترێت.یان (دەڵێی مارە) بە یەکێک دەوترێت کە بەبێ خشپە و دەنگ بڕوات بەڕێوە. کەسێکیش کەبەسەر ئەم و ئەوەوە بلەوەڕێت وتویانە دەڵێی (مریشکی ئاشەوانە) . بەو کەسەش کە سست بێت لە رۆیشتندا پێیان وتووە ( دەڵێی مێروولەیە).ئەوەشی کە چاپوک و ناپاکە پێیان وتووە (دەڵێی گورگە).ھەندێک پەندیش دەبینین کە تەنھا وشەیەکە وەک(سەگییەتی) واتا ناپاکی و فێڵ و تەڵەکە بازی.یان (مارانگازە)،( گا پێ یە )،( کەر بازاڕە).( کەر و خۆڵەمێش).(گورگە لۆقە).(گورگە زێ)(گای مارۆ یە)(کێچی ھەڵھێناوە) ئەگەر زیاتر سەرنج بدەین ھەوڵیان داوە کە سەرجەم ئەو گیانلەبەر و باڵندە و مێروانەی کە لە‌و ژینگەیەی کەتیایدا دەژین و ھەندێک جاریش پەنایان بردووە بۆ ئەوانەش کە لە شوێنەکانی تریش ھەن بەکار بھێنن لە پەندەکاندا ،کە ئەمەش زیرەکی و شارەزایی پێشینان زیاتر نیشان دەدات لەبواری بەکارھێنانی ئەوانە و سیفات و ھەڵسوکەوتی ھەریەکێک لە‌و ئاژەڵانە کە بەکاریان ھێناوە،لەڕووی زیرەکی و وریایی و سستی و فێڵبازی و چالاکی و شارەزایی و سپڵەیی و ئازایەتی و جوانی و ناشیرینی و …..ھتد بۆ ھەریەکێکیان.ورد سەرنج بدەیت ھیچ نەماوەتەوە کە بەکاری نەھێنن. (ئەڵێی قەلەباچکەیە)یان(ئەڵێی قومقومۆکەیە)یان(ئەڵێی قەلەڕەشە)یان(ئەڵێی قرژانکە)یان(ئەڵێی چەقەڵە)یان(ئەڵێی سیسارکە کەچەڵەیە)یان(ئەڵێی چوالووە)یان(ئەڵێی سەگە )یان(ئەڵێی چالەکەیە)یان(ئەڵێی عەلی شیشە)یان(ئەڵێی قاژووە)یان(ئەڵێی فیلە گێژەیە)یان(ئەڵێی فیسقە گولەیە)یان(ئەڵێی بایەقوشە)یان(ئەڵێی تووتی یە)یان(ئەڵێی ورچە)یان(ئەڵێی مالۆسە) یان(ئەڵێی زەرووە)یان(ئەڵێی پەپولەیە)یان(ئەڵێی سەگسارە)یان(ئەڵێی حوشترە)یان (ئەڵێی ماینی کەحلانە)یان(ئەڵێی تەتەڵەمیرانە). (ئەڵێی زیقاوڵەیە). (ئەڵێی ئاسکە). (ئەڵێی زەردەواڵەیە). (ئەڵێی پۆڕی خوراوە). (گورگە زێ یە). (گورگە لۆقە). (ئەڵێی قەلەموونە).(ئەڵێی کەری دێزە).(گای مارۆیە).(ئەڵێی مێرولەیە).(ئەڵێی مشکە).(ئەڵێی مەبمونە).(ئەڵێی مریشکە بە کڕە).
من بۆ ئەوەی زیاتر بچمە ناو بابەتەکەوە و زیاتر رونکردنەوە بکەم بە پێویستم زانی ئەم پەند و ئیدیۆمانە بە نمونە بھێنمەوە:(چەم بێ چەقەڵ نابێت).(ئەسپی باوبۆرانە) .(دار ھەڵبڕە سەگی دز دیارە).(گا بە گوندا دەناسێتەوە).(گا بە دەنگی ناڕوات).(گا گووی کرد).(گا گورواوە ھەر کلکی ماوە).(گا لە کوڵاورۆژنەوە سەردەخات).(گای بە تەنیایە.گای بێ گاوانە).(ئەوەندەی چۆلەکەیەک).(ئەوەی ئەو پێمان ئەکا بەسەگ نەکراوە).(ئەوەندە لاواز بووە سەگەل چاوی لێ دائەگرن).(ئەوە کاوڕ بازی بوو ئەمەیان بەران بازی یە).(ئەو مەڕە دابەستەیە).(ئەو مارەی کە لێی ئەترسایت سەری پان کرایەوە).(ئەو قسانە بخرێتە سەرنان،سەگ بۆنی پێوە ناکات).(ئەمساڵ ساڵی مەیمونە ،ئەمە ھەوڵمانە ئاخۆ ئاخرمان چۆنە).(کۆتر لە دەماخی دەفڕێت).(کێچ کەوتە کەوڵی).(کێچی ھەڵھێناوە).(کرمی خۆی دەکوژێت).(کەڵەگایەکە بۆ خۆی).(کەری خۆیەتی و گوێی ناڵ دەکات).( کەری لێ بووە بە ڕمووزن).(کەری ناو جۆگەیە).(کەری کێ تۆپیوە؟).(کەر لە چاویدا قازی یە).(کەر لە کوێ تۆپیوە و کوندە لە کوێ دڕاوە).(کەری ئەم بارە نییە).(کەر لە ماڵیاندا بکەوێت دانی دەشکێت).(کەر و ماجومیان نەوتووە).(کەری خۆی بەستۆتەوە).(کەر بە جۆ بمرێت شەھیدە).(وەک گیسکی دەرباز بووی دەستی قەسابە).(وەک مار پێچی خوارد).(وەک ماسی وایە جارێک سەر ئاو و جارێک ژێر ئاو دەکەوێت).(وەک گورگ بەدەم خشپەوە دەچێت).(مانگا مرد و دۆ بڕا).(مانگا دۆشین و قەزوان قرتاندن-کرۆشتن-یان نەوتووە).(مانگا بە کەڵەماسی بێ کێردە.ماسی دەریا دەبەخشێت).(ماری بێ ئیجازەیە).(گورگانە شەوێی بۆ دەکات).(گورگە خەو دەکات).(کەڵەشێریش نەبێت رۆژ دەبێتەوە).(مار رقی لە سیرە و سیریش لەبەردەم کونی مار دەڕوێت).(دووپشکە لەخۆی بەشکە).(شەرعی مار بە دار).(ھەردوو جاشی ماکەرێکن).(کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری).(باری کەر دایم قورسە).(دەیەوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تەڕ نەبێت).
(تەشی ڕێش تەشی ڕێس بێت بە کلکی کەریش بێی دەیڕێسێت).(مریشک ھێلکەش دەکات و ڕیقنەش دەکات).(دوو گا لە دۆڵێکدا ڕەنگی یەک نەگرن،خوی یەک دەگرن).(ڕێوی بە کونا نەدەچوو شتێکیشی دەبەست بە خۆیەوە).(ڕێوی لە کونی خۆی ھەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت).(کەری دێز حەز بە تۆپینی خۆی و زەرەری خاوەنەکەی دەکات ).(ئەگەر مار جارێک پێوەی دایت خوا بیگرێت،ئەگەر بوو بە دوو جار خوا تۆ بگری).(ھەموو گیانلەبەرێک گۆشت خۆرە ،بەس ناوی گورگ بەدە).(بزن بۆ شەوێکیش شوێنی خۆی خۆش دەکات).(بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە).(سەگی سپی بۆ بارخانەیەک لۆکە زەرەرە).(سەری گا ھەر دۆڵە).(عومری پیرە مەڕێکی ماوە).(لە سەگ سواڵ دەکات).(لە کەری تۆپیو دەگەڕێت ناڵی بکێشێتەوە).(لە گونی گا رووتترە).(لە گوێی گادا نووستووە.(ماری بێ ئیجازەیە.(ماری مردوو دەخاتە بەر پای).(موویەک لە بەراز بێتەوە ھەر باشە).(مێش لە دەمی خۆی دەرناکات).(مێشکی کەری خواردووە).(مێشێکی پێ دەرناکرێت).(وەک گوێی کەر جووتن).
(وەک کێشکەی بە چلانە).(وەک کەو چوو).(وەک کۆتر زوو دەگەڕێتەوە).(لە پڵنگەلاندا دەخەوێت).(ئازاری مێروولەیەکی نەداوە).(ئاسکی نەگیراو دەبەخشێت).(ئاسکی نەگیراو زۆرە).(ئاسکی ماندوو دەگرێ).(ئاگر لەسەر پشتی مار دەکاتەوە).(ئاڵتون ناوی زەڕە کەریش بۆی ئەزەڕێ).(ئاو لێڵ ئەکا و ماسی ئەگرێ).(ئەڵێی ئەسپی چوار ناڵەکی یە).(ئەڵێی ھێستری چەموشە).(ئەڵێی ھێستری ماچەکی یە).(ئەڵێی ھێستری یەکە ناسە).(ئەڵێی بە شیری کەر گۆش کراوە).(ئەڵێی بلوێر بۆ گا لێ ئەدات).(ئەڵێی بزنی شاخ شکاوە).(ئەڵێی ڕێوی ناو پاوانە).(ئەڵێی توولەی گوێ بڕوە).(ئەڵێی پێ بە مارا ئەنێ).(ئەڵێی پێ بە دوپشکا ئەنێ).(ئەڵێی پەپولەی بەھەشتە).(ئەڵێی پشیلەی چاو نەپشکوتووە).(ئەڵێی پشیلەیە خۆی مەڵاس داوە).(ئەڵێی خەرەنگێزی بن کلکی گایە).(ئەڵێی حەپۆلە مێش خوراوە).(ئەڵێی جوجەڵە ھەڵ ئەھێنێ).(ئەڵێی دەستی مار پێوەی داوە).(ئەڵێی ڕێوی گەزیزان خواردووە).(ئەڵێی رۆن سەگ ئەدەن لەلەشی).(ئەڵێی سەگی بەفرە رۆژە).(ئەڵێی سەگە ئەڕشێتەوە).(ئەڵێی ژار ماسی خواردووە).ئەڵێی سەگی بازووە).(ئەڵێی سەگە و بە مانگەشەو ئەوەڕێ).(ئەڵێی سەگی تەقە لێکراوە).(ئەڵێی سەگی تەنیا ماڵەیە).(ئەڵێی سەگی پێ شوتاوە).(ئەڵێی سەگی جەھەنەمە).(ئەڵێی سەگی دەرماڵەیە).(ئەڵێی سەگی سەر ملەیە).(ئەڵێی سەگی چوارچاوە).(ئەڵێی سەگی گەڕە).
(ئەڵێی سەگی ھارە).(ئەڵێی سەگی عەرەبە و چغە نازانێ).(ئەڵێی سەگی قەسابخانەیە).(ئەڵێی سەگی ناو گەنمە).(ئەڵێی سەگی ناو قوڕاوە).(ئەڵێی سەگی کونە ماسی یە پاسی جڕتاوا ئەکا).(ئەڵێی سەگی ھەڵەپاسە).(ئەڵێی سەگی ھەڵەوەڕە).(ئەڵێی گیسکی سەلەمە).(ئەڵێی گیسکی ناو دێ یە).(ئەڵێی گیسکی خەساوە).(ئەڵێی کیسکی پرسانەیە).(ئەڵێی کیسکی ئاوەکی یە).(ئەڵێی گیزەی مێشولەیە و بەلای گوێ یا ئەڕوا).(ئاوی کەڵەگا فڕێنە).(ئەبێ دارێ لەسەر سەگ بێ و دارێ لەسەر ئەو).(ئەدا بە لای ماکەرا جاشەکەی ئەدزێ).(ئەڕۆم گورگ ئەمخوا ، ناڕۆم دز ئەمبا).(ئەڕێسم و ناڕێسم چۆغەی مام گورگ ئەڕێسم).(ئەزانێ کەری خۆی چەند مەن بار ئەبا).(ئەڵێی قازی کوێرە).(ئەسپی خۆی تاو دا).(ئەڵێی لەسەر شارە مێرولە لە دایک بووە).(ئەڵێی ماری حەوسەرە).(ئەڵێی ئەسپێی کراس کۆنە).(ئەڵێی ئەسپی بۆ زین کراوە).(ئەڵێی کەڵەشێری سەر بارەدارە).(ئەڵێی لە دەمی سەگ بەربووە).
نمونە زۆرە دەربارەی ئەم بابەتە من تەنھا بەو نمونانە رۆشناییم خستە سەر ئەو بابەتەی کە مەبەستم بوو..دڵنیام لای ئێوەش چەندین پەندی تر ھەیە و ئەگەر تەماشای سەرچاوەکانیش بکرێت زۆر زیاترمان دەست دەکەوێت.
سەرچاوەکان
١. ئیدیۆم لە زمانی کوردی‌دا…جەلال مەحمود عەلی..ساڵی ١٩٨٢.
٢. فەرھەنگی کورد واتەنی. ع.ع.شەونم .بەرگی یەکەم پیتی ڕ ساڵی ٢٠١٣
٣. سایتی http://chnaran.com/vb/archive/index.php/t-٢٩٤٣.html
٤. سایتی http://xeyal.net/forum/viewtopic.php?id=٦٦٤٢
کتێبخانەکەم … ڕۆستەم خامۆش
کـتـێـبخـانـەکـەم ، کتێـبـخـانـەکــەم
لــە لام شیـریـنی کـتـێـبـخـانـەکــەم
مـاڵـە جوانــەکـەی کتێب و گـۆڤــار
چـرای ڕوونــاکـی مـنی خوێنـدەوار
کتێبخــانــەکــەم ئـارامـیی گیــانــم
بـە دڵ هـاوڕێــتـم هیــوای ژیــانــم
بـــۆ زانیـاری زۆر ، بــۆ ڕۆشنبیریـی
بێگومان هەر تۆی ڕۆشنایی ژیریـی
کتێبخـانــەکـەم لام خـۆشــەویستی
ســەرچــاوەی زۆری وێـژەو زانستی
بـەڵـێ ، هـەمـیـشــە ، مــن وا لەلاتم
چونکە سودبەخشی ، بۆیـە ئاشناتم
ڕۆستەم خامۆش / هەولێر
بۆ فەلسەفەی ماركسیستیی گرنگە؟ … جۆن مالینۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد ….
ئەوە ڕوون و ئاشكرایە ئێوە زانیارییەكی زۆرتان دەربارەى فەلسەفە نییە بۆ بەشاریكردن لە خۆپیشاندان، مانگرتن یان ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە. ئەوە شتێكی خراپ نییە. ئەگەر ئێوە چاوەڕوان بن تا ژمارەیەكی گەورەى خەڵكی كرێكار، ماركس و هێگڵ بخوێننەوە، ئەوا خۆپیشاندانەكان، مانگرتن و لە هەمووی ڕوونتر، شۆڕشەكان هەرگیز ڕوونادەن.
هەرچۆنێك بێت، خەباتكردن بۆ جیهانێكی باشتر بەتەنها بریتی نییە لەم ڕەهەندگەلە بەگژاچوونەوەیە ڕاستەوخۆیە. لەنێوان و لەڕێگای ئەم “پنتە بەرزانەوە” ڕۆژ بەڕۆژ خەبات بۆ ئایدیاكان، خەباتی ئایدیۆلۆژیانە لەبەرزبوونەوەدایە دژی ڕوانگەى ئەو جیهانەى لەلایەن چینی دەسەڵاتدارانمانەوە بڵاو دەكرێنەوە و هەروەها لێرەدا ڕۆژ بەڕۆژ خەباتی ئایدیۆلۆژیاە بەرز دەبێتەوە بۆ ڕێكخراوبوون، بونیادنان و پشتیوانیكردن لە یەكێتیی كرێكاری (ترەید یونیەن)، كەمپین یان پارتی سیاسیی. ئەوە زۆر قورسە بەردەوام بین لە پشتیوانیكردنی كاری سیاسیی بۆ هەر فەترەیەكی زەمەنیی بەبێ داواكردنی ڕوانگەى ئەڵتەرناتیڤیی جیهانیی بۆ ئایدیۆلۆژیای باڵادەست لە كۆمەڵگایەكدا كە ئێمە هەموو ڕۆژێك لە میدیاكاندا ڕووبەڕووی دەبینەوە (و لە شوێنی كار، قوتابخانە، لە زانكۆ و هتدد). ڕۆڵێكی گرنگ لە ڕوانگەى ئەڵتەرناتیڤیی جیهانیدا بریتییە لە‌و ڕۆڵەى پرسیارەكانی فەلسەفە دەیگێڕن. هەوڵدان بۆ پێناسەیەكی ورد و دەقیقی فەلسەفە لەم خاڵەدا قورس دەبێت و سەرەگێژەیەكی زۆریشی لێدەكەوێتەوە. بەڵام تەقریبەن لەم كتێبەدا مەبەستی من بیركردنەوەی “گشتیی” یان “ئەبستراكت”ـە دەربارەى بوونی مرۆڤ و پەیوەندییەكانیان بە كۆمەڵگا و سروشتەوە.
لە ڕەوتی گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ یان هاوكاراندا ئەوان هەمیشە وەڵام دەدەنەوە: “بەڵام شتێك هەیە تۆ لەبیرت كردووە: نا‌توانیت سروشتی مرۆڤ بگۆڕیت”، یان “بەڵام هەمیشە دەوڵەمەندبوون و هەژاربوون هەبووە و هەمیشە هەیە و هەمیشەش هەر دەبێت”. لە مشت‌ومڕ لەناو بزووتنەوەدا هەندێك كەس دەڵێن “كێشەى حەقیقیی بریتییە لە موحافەزەكارەكان: ئێمە دەبێت یەكبگرین بۆ لەناوبردن و ڕاماڵینیان و دەستبەسەرداگرتنی پارتی كار. ئینجا شتەكان باشتر دەبن”. لە بەشی سۆسیۆلۆژی زانكۆیەكدا پرۆفیسۆرەكە دەڵێت: “دیارە ماركس پێیوابوو كۆمۆنیزم حەتمییە. بەڵام ئێمە وەك زانایانی بواری كۆمەڵایەتیی ئەمجۆرە تێگەیشتن و ڕوانگە دۆگماتیك و چەقبەستووە ڕەتدەكەینەوە”، یان “ماركسیزم هەموو شتێك كورتدەكاتەوە بۆ ئابووریی و چینایەتیی، بەڵام سۆسیۆلۆژیا لەم ڕۆژانەدا زۆر ئاڵۆزتر و پسپۆڕ و خەبیرانەترە لەچاو ئەوكات”. هەموو ئەم ڕستانە باوەڕپێكردنێكی ڕاستەوخۆ و خێرایان هەیە – ئەوان بۆ ئەمە پشت بە “عەقڵی سەلیم یان باو” دەبەتن. لەبەر ئەوەى ئەوان لە گۆشەنیگای جیهانێكەوە سەیر دەكەن، كە فەلسەفە، بەشێوەیەكی سیستەماتیك گەشەی كردووە، كامڵ بووە و یان دەتوانین بڵێین، لەلایەن دەسەڵاتدارانمانەوە، چینی سەرمایەدار و ئایدیۆلۆژیستە فەلسەفییەكانیانەوە، بۆ چەندین سەدە هەوڵیانداوە بێ ئەژمار كەناڵ و تۆڕ بخزێننە نێو هەموو گۆشە و كەنارێكی كۆمەڵگاوە. بۆ وەڵامدانەوەیان (و لێرەدا یەك دونیا نموونەم بۆ ئەمە هەیە) پێویستما بە فەلسەفەیەكی كامڵ و پتەو هەیە بۆ ئاراستە و سەنگەری خۆمان. خۆشبەختانە ئەمجۆرە فەلسەفەیە بوونی هەیە: ئەویش بریتییە لە ماركسیزم.
لەپشتی ئاستی ڕێكخستن و مشتومڕی ڕۆژانەوە، لێرەدا پرسی ڕابەرایەتیی لەم خەباتەدا دێتەپێشەوە: دەربارەى بەشداریكردن لە بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەكان، گۆڤارەكان، كتێبەكان و هتد؛ دەربارەى بڕیاردان لەسەر بانگكردنی خەڵك بۆ خۆپیشاندانەكان و مانگرتنەكان، دەربارەى تاكتیك و ستراتیژی كەمپینەكان و حزبەكان و هەتا دوایی. ئەكتیڤترین و چالاكترینیان لەم ئاراستە و ڕابەرایەتیكردنەى كەمپین یان بزووتنەوەكەدا بەرز دەبێتەوە، و بەتایبەت لەئاستی گۆشەنیگای جیهانیی ئەكتیڤیستییەوە بەرەو تاقیكردنەوە دەبرێت، ئەوا بۆ ئەم مەسەلەیە یەك دونیا پرسیاری فەلسەفیی گرنگییەكی زۆر وەردەگرێت.
ڕێگەم بدەن نموونەیەكی زۆر ڕوون و كۆنكرێتیی و تەواو هەنوكەیی بهێنمەوە لە پەیوەندیدا بەفەلسەفە و گرنگیبوونییەوە. فۆرمی زۆر گشتیی و هەمەلایەنترینی فەلسەفە، بەتایبەت تا ئەو شوێنەى پەیوەندیی بە جەماوەری خەڵكی ئاساییەوە هەیە، بریتییە لە ئایین. هەموو ئایینەكان لەناو هەڵوێستی عەقیدە و ڕوانگەى خۆیاندا چەندین پرسیاری فەلسەفیی گرنگ لەخۆ دەگرن، وەك سروشت و مانای بوونی مرۆڤ و خەسڵەت و كارەكتەری بوونی مرۆڤ (“ئۆنتۆلۆژی” یان “لێكۆڵینەوە لەبوون” لە مانا ئەكادیمییە فەلسەفییەكەیدا)، سەرچاوەى مەعریفە و پێوەری حەقیقەت (كە ئەمەش بە “ئەپستمۆلۆژیا” ناسراوە) و ئەخلاقیات (یان “ئێتیك”). وێڕای ئەمە، وەك دەرەنجامێكی بەشەكیی و لاوەكیی “جەنگ دژی تیرۆر” پرسی ئایین زۆر زۆر زیاتر لە ڕابردوو گوازرایەوە ناو سەنتەر و مەركەزی مشتومڕی سیاسیی.
چالاكوانێكی ڕادیكاڵ پێویستیی بەوە هەیە بتوانێت وەڵامی ئەم بەڵگە و ئەرگومێنتانە بداتەوە و هەروەها وەڵامی ئەم هەڵوێستانەش بداتەوە و بۆ ئەمەش، بێگومان ئەو پێویستیی بە بنەمایەكی دەقیق و یەقینی فەلسەفییانە هەیە. بۆیە زۆر پێویستی بەوە هەیە بزانێت چۆن شیكاریی بۆ ئایین و مامەڵە لەگەڵ ئایین و كۆمەڵە ئایینییەكاندا دەكات وەك هێزە كۆمەڵایەتیی و سیاسییەكان. بۆ ئەمەش تێگەیشتنی تیۆرییانە لە سروشت و گەشەى ئایین و سەرچاوە پرەنسیپییەكانی ئەمجۆرە تێگەیشتنە لە فەلسەفەی ماركسیستیدا هەن (لەم كتێبەدا هەڵوێستی ماركسیستیی بۆ ئایین باس دەكەین).
نموونەیەكی دیكە كێشەیەكی دیار لەلایەن بیركردنەوەی هەر كەسێك یان ڕێكخراوێك بۆ بانگهێشتی خۆپیشاندان، بزووتنەوەى دەستبەسەرداگرتن یان مانگرتنێك. ئەمەش كێشەى بڕیاردانی هاوسەنگییە لەنێوان “هەلومەرجی بابەتییانە” (ئوبێكتیڤ) و ڕۆڵی دەستێوەردانی خودییانە (سوبێكتیڤ). هەموو هەڵمەتكارێك یان ترەید یونیەنیستێك (چالاكوانی یەكێتیی كرێكاریی) وابیردەكاتەوە كە ئەوان دەتوانن بە ئاسانی بانگی خۆپیشاندان، دەستبەسەرداگرتن و مانگرتنەكان بكەن بەبێ وردبوونەوە لە ڕووداو و هەلومەرجەكان یاخود هیچ وەڵامێكیان بۆ “كەشی سیاسیی” پێ نییە. لەهەمانكاتدا هەندێك خەڵك لە ناو بزووتنەوەكەدا هەن (بەتایبەت جۆرەكانی یەكێتییە كرێكارییە زەردەكان) كە هەمیشە دەڵێن ئێستا كاتێكی دروست و گونجاو نییە بۆ خەبات و بەرخودان.
ئەم كێشەیە، كە لەنێو كۆرپەلەى هەموو كەمپینە ناوچەیی و لۆكاڵییەكاندا هەیە، بەشێوەیەكی بەرفراوان گەورە دەبێت ئەو كاتەى كێشەكە بریتیی بێت لە مانگرتنی گشتیی و بەمانای دەقیقی وشەكە دەتوانێت ببێتە بابەتی مەرگ و ژیان لە شۆڕشێكدا. فێربوون لەمجۆرە كێشانەوە و وانەوەرگرتن لێیان بەشێكە لە بابەتی ئەزموونی پراكتیكی، بەڵام بەفراوانی، فەلسەفەى ماركسیستیی یارمەتیدەر دەبێت كە بەشێوەیەكی بنچینەیی ئەم پرسە دەهێنێتە پێشەوە كە وەك ماركس لە هەژدەهەمی برومەریی لوویی بۆناپارتدا دەڵێت، چۆنچۆنی خەڵك “مێژووی خۆیان دروست دەكەن بەڵام نەك بەو جۆرەى خۆیان دەیانەوێت، یان نەك لە‌و هەلومەرجەدا كە خۆیان هەڵیان بژاردووە”.
بەكورتیی فەلسەفە و بەتایبەت فەلسەفەی ماركسیستیی گرنگە چونكە ڕۆڵێكی جەوهەریی و بنچینەیی دەگێڕێت لە خەباتدا بۆ گۆڕینی جیهان.
سەرچاوە
John Moleyneux: The Point is to Change it, An Introduction to Marxist Philosophy, bookmarks, London, first chapter.
چیرۆکى ئەو جیهادییە کۆسۆڤۆییەى کە لەرێى خۆتەقاندنەوەى لە بەغدا، ویستى “بە خودا بگات”
وەرگێڕانى لە عەرەبییەوە: دیار عەزیز شەریف …
رۆژ ى ٢٥ ئازارى ٢٠١٤ یەکێک لە رۆژە خوێناوییەکانى بەغداد بوو، کاتێک داعشێک (کە دواتر دەرکەوت کەسێکى بەڕەچەڵەک کۆسۆڤى بوو بەناوى بلیریم هیتا) خۆى لەنێو بازاڕێکى نێو بەغدا تەقاندەوە و کە کوژرانى ٥٢ هاووڵاتى مەدەنى و برینداربوونى زیاتر لە سەد کەسى دیکەى مەدەنى بێ تاوان لێکەوتەوە.
رۆژى دووەم کە هەواڵەکە بڵاودەبێتەوە، بەلاى خەڵکى کۆسۆڤۆ هەواڵێکى چاوەڕواننەکراو دەبێت یان تەنانەت تووشى شۆک و راچڵەکین دەبنەوە کاتێک دەبیستن کەسە خۆکوژەکە ناوى کامیکازە (کە لە کۆسۆڤۆ بەو ناوە بانگ دەکرا)، واتە بلیریم هیتاى گەنجە، ئەو گەنجە نەرم و نیانەى کە لەناکاو گۆڕ‌انى بەسەردادێت بەرلەوەى کە لە ٧-٨-٢٠١٣ روو لە ئیستانبوڵ بکات بێ ئەوەى ئاگادارى خانەوادەکەى بکاتەوە لەبارەى سەفەرەکەى و رووى راستەقینەى خۆى.
دواتر خوشکەکەى ئاگادار دەکاتەوە لەوەى کە ئەو لە تورکیایە لە خولێکى فێربوونى زمانى عەرەبى دایە و بەدواى کچێکى سەرپۆشدا دەگەڕێت تاوەکو هاوسەرگیرى لەگەڵدا بکات، دواتر دەردەکەوێت کە ئەو لە سوریایە و چووەتە نێو داعش، تا ئەو کاتەى کە لە ٢٤ ئازارى ٢٠١٤ بە تەلەفۆن پەیوەندى بە دایکییەوە دەکات و دەڵێت “ئەو لە ئامادەباشى دایە تاوەکو بەیانى بە دیدارى خودا شاد بێت”، واتە رۆژێک بەرلەوەى بەرەو جێبەجێکردنى کردەوە خۆکوژییەکە بچێت.
سەبارەت بە خەڵکێکى زۆر لە کۆسۆڤۆ (کە ٩٥%ى موسڵمانن) ئەوە کردەوەیەکى قێزەون بوو، بەڵام لەلایەکى تر لەنێو ئەو کەسانەى کە ئینتیمایان بۆ ناوەندە سەلەفییە جیهادییەکان هەیە ئەوە بە (شەهید)ى دادەنێن، و ئەمە بە هاندانێکى زیاترى گەنجان دادەنێن کە روو لە جیهاد بکەن لەنێو دەوڵەتى ئیسلامى (داعش)، ئەمەش وایکرد کە زیاتر لە ٣٠٠ موجاهیدى خەڵکى کۆسۆڤۆ لەنێو رێکخراوى داعش و بەرەوى نوسرە لە شەڕدا بن لە عێراق و سوریا.
چیرۆکى بلیریم هیتاى جیهادیست، لەم رۆژانە جارێکى تر بووەوە رۆژەڤ و باس و خواس ئەمەش لەگەڵ دەسپێکردنى دادگاییکردنى شێخێکى سەلەفى بەناوى شەوکەوت کراستنیتچى، ئەمەش بەتۆمەتى دنەدان و هاندانى خەڵک بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى و وروژاندنى رق و کینە و دابەش بوون یان گوزارشتکردن لە بیرى بەرتەسکى قەومى و ئیتنیکى و ئایینى لەبەرامبەر ئەو خەڵکە جۆر بەجۆرانەى کە لە کۆسۆڤۆ دەژین، هەروەها تۆمەتى دیکە کەوا دادگاى تایبەتى وڵاتەکەى بە مەسەلەى تیرۆر لە ١٧-٢-٢٠١٧ دۆسییەى دادگایى لە دژى کردەوە. کەچى دانیشتنەکانى یەکەمینى دادگا لە دیسێمبەرى ساڵى رابردوو دەستى پێ‌کرد و بڕیارە لە رۆژانى داهاتوو بەردەوام بێت لەگەڵ داواکردنى شایەحاڵەکان. دایکى بلیرم هیتاى جیهادى بەراشکاوى و ئاشکرا شێخ شەوکەت کراسنیتچى تۆمەتبار کردووە بەوەى کە لە پشت گۆڕینى کوڕەکەى بووە لە گەنجێکى نەرم و نیانەوە بۆ کەسێکى جیهادى کە ئامادە بێت لەپێناو چوونە بەهەشت خەڵکى تر بکوژێت.
شێخ کراسنیتچى یەکێک بووە لە کەسە بەناوبانگەکانى کۆمەڵەى ئیسلامى لە کۆسۆڤۆ، ئەو دامەزراوەیەى کە نوێنەرایەتى ئیسلام و موسڵمانان لاى دەوڵەت، دواى ئەوەى شێخ شەوکەت کراسنیتچى بڕوانامەى دکتۆرا لە زانستى فیقهى ئیسلامى لە زانکۆیەکى ئیسلامى لە شارەکە بەدەست دێنێت و دەبێتە وانەبێژ لە کۆلیژى دیراساتى ئیسلامى، کە کۆلیژەکە سەر بە کۆمەڵەى ئیسلامى کۆسۆڤۆیە، دواتر دەبێتە ئیمامى لە “مزگەوتى گەورە” لە بریشتینا (مزگەوتى سوڵتان محەمەد فاتیح لە شارە کۆنەکە)، کە وانەکانى لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە یوتیوب (Youtube) بڵاودەکرایەوە، کە ئەو لە کۆسۆڤۆ بە گرتنەبەرى هێڵێکى سەلەفى هەڵکشاو جیادەکرایەوە، ئەو هێڵەى کە سەرۆکایەتى کۆمەڵەى ئیسلامى لە وڵاتەکە تووشى جۆرێک لە تەریقبوونەوە دەکات کە ئەمەش موفتى کۆسۆڤۆ، شێخ نەعیم تێرناڤا، ناچار دەکات کە شێخ شەوکەت لە وانەبێژیى کۆلیژ دووربخاەوە و بەڵام لە‌و شوێنەدا هێڵدرایەوە کە بتوانێت پشتیوانى و هەوادارییە جەماوەرییەکەى بپارێزێت و وەک خۆى بمێنێتەوە ئەویش مانەوەى وەک ئیمام و واعیز لە “مزگەوتى گەورە”، کە لەوێدا هەروەها وانەى ئایینیشى دەوتەوە. ئەم دابڕانەش لەگەڵ دەسپێکى شەڕ و پێکدادانى چەکداری لە سوریا لە ٢٠١١ بەدەرکەوت، کاتێک کە شێخ شەوکەت کراسنیتچى هەڵوێستێکى رادیکاڵتر و توندتر لە مەسەلەى بەرگری‌کردن لە ئیسلامى سەلەفى و هاندانى جیهادکردن لەپێناوى وەردەگرێت، لەکاتێکدا رێکخراوەکە “کۆمەڵەى ئیسلامى” هێدى هێدى خۆى لەگەڵ هەڵوێستى دەوڵەت دەگونجێنێت کە بە قانون لە ٢٠١٤ جیهادکردن یان بەشدارى کردن لە هەر ململانێیەکى چەکدارى لە دەرەوە یان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەدیاریکراوى بە تاوان دەناسێنێت.
لەگەڵ دەسپێکردنى دادگاییکردنى شێخ شەوکەت کراسنیتچى، چیرۆکى بلیریم هیتاوى جیهادى نوێ بووەوە بەو پێیەى کە ئەو یەکێک بووە لە قوتابیەکانى یان قوربانیەکانى دەست شێخ. بەگوێرەى قسەکانى دایکى هیتا، بلیریمى کوڕى گەنجێکى نەرم و نیان بووە و وەک تەواوى گەنجانى دیکەى گوندەکەى،، گوندى فرانوشى نزیک شارى فریزاى باشوورى کۆسۆڤۆ، ژیانێکى ئاسایى هەبووە، تا ئەو کاتەى کە گەنجێک دەناسێت کە لەگەڵ خۆى دەیباتە ئەو مزگەوتانەى مەکەدۆنیا کە سەر بە گروپە سەلەفیەکانن. دواتر شێخ شەوکەت کراسنیتچى دەناسێت، کە سیحرى لێدەکات و لە ماوەى چەند هەفتەیەک بەتەواوى دەیگۆڕێت. بەمەش لە کەس و کارەکەى دایدەبڕێت و خولیاى گوێگرتن لە وانە و وتارەکانى شێخ دەبێت لەسەر یوتیوب و لەگەڵیدا لە پەیوەندى دەمێنێتەوە، ئەمەش وا دەکات گۆڕانکارى بەسەر شێوە و روخسار و هەڵسوکەوتیدا بێت. ئیدى ریش دەهێڵێتەوە و جلوبەرگى وا دەپۆشێت کە ئیسلامییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێى دەناسرێنەوە، هەروەها دووردەکەوێتەوە لە چاک و چۆنى و تەوقەکردن لەگەڵ کچانى گوند و تەنانەت تەوقەکردن لەگەڵ کچى مامى یان خاڵى بەوەى گوایە شێخ شەوکەت کراسنیتچى ئەمەى حەرام کردووە. تا واى لێدێت رۆژێک دایکى پێى دەڵێت ئەگەر وا بمێنیتەوە ئەوە کچێکى ئەم گوندە نابینیتەوە کە شووى پێ‌بکات، ئەویش ئەوە شێوەیە وەڵامى دەداتەوە “شێخ شەوکەت بوکێکى رێک و پێکى بۆ دەبینێتەوە”
لەنێو ئەو کەش و هەوا و دۆخە گۆشەگیرییەیدا، بلیریم هیتا لەناکاو لە ٧ ئابى ٢٠١٣ ون دەبێت، بەبێ ئاگادارکردنەوەى خانەوادەکەى لە پلانەکەى خۆى، هەموو ئەوەى کە زانرابێت تەنها لە زارى یەکێک لە شایەدحاڵەکانە کە وتى ئەو رۆژە ئوتوموبێلێکى رەنگى سور کە سێ کەسى تێدا دەبێت و لێى نزیک دەبنەوە و دەیبەنە شوێنێکى نادیار. دواى تێپەڕینى چەند رۆژێک پەیوەندى بە خوشکەکەیەوە دەکات و دەڵێت کە ئەو لە تورکیایە تاوەکو بچێتە خولێکى فێربوونى زمانى عەرەبى، و لە کچێکى سەرپۆشیش دەگەڕێت تاوەکو بیخوازێت. دواى چەند رۆژێکى تر لەناکاو دەڵێت کە ئەو لە سوریایە بۆ شەڕکردن لەپێناو خودا. کاتێکیش کە خوشکەکەى لە بەرامبەردا پێى دەڵێت “ئەوە چ ئایینێکە کە پاڵت پێوەبنێت کەسانى تر بکوژیت”، ئیدى ئەویش هەڕەشەى لێدەکات بەوەى جارێکى تر پەیوەندى پێیەوە نەکاتەوە ئەگەر بەو زمانە لەگەڵى قسە بکات.
بەمەش پەیوەندییەکى زۆر کەمى لەگەڵ ماڵەوەیان دەمێنێت، لە‌و ماوەیەشدا بلیریم هیتا هەر لە چوارچێوەى ئیشکردنى لەنێو دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام (داعش) بە مەبەستى خۆئامادەکردن بۆ جێبەجێکردنى کردەوەیەکى خۆکوژى دژى “کافرەکان” لە بەغدا رەوانەى عێراق دەکرێت، ئەم پیلانەش بە شاراوەیى دەهێڵدرێتەوە تاوەکو شەوى پێش جێبەجێکردنى کردەوەکە پەیوەندى بە دایکى دەکات و پێى دەڵێت کە “ئەو لە ئامادەباشى دایە کە بە سبەینێ بە دیدارى خودا بگات”. دایکیشى لە مەبەستەکەى ئەو تێناگات تا ئەو کاتەى خۆى دەتەقێنێتەوە و وێنەى کوڕەکەى وەک خۆکوژى تەقینەوەکە لە هەواڵەکان دەردەکەوێت، کە ئەمەش بۆ دایکى و خوشک و تەواوى خێزانەکەى و خەڵکى کۆسۆڤۆش دەبێتە شۆک و جێى راچڵەکین.
ئاخۆ دەبێ چ وا لە گەنجێکى کراوە دەکات وڵاتەکەى خۆى بەجێبهێڵێت و رووبکاتە عێراق لەوێدا خۆى بتەقێنێتەوە و ٥٢ مرۆڤى عێراقى بێ تاوان بکوژێت؟
چیرۆکى بلیریم هیتا، دادگاییکردنى شێخ شەوکەت کراسنیتچى، لە کاتێکى درەنگدا بێباکى دەوڵەت و ” کۆمەڵەى ئایینى” (گرێ‌دراو بە دەوڵەتى قوڵ لە کۆسۆفۆ) لە پەیوەست بە دەرکەوتنى رەوتى سەلەفى دەرخست، ئەو رەوتە سەلەفییەى کە زیاتر لە ساڵانى ٢٠١١-٢٠١٦ بەرەو ئاراستەیەکى جیهادى دەچێت، هەروەکو میکانیزمەکانى هاندان و تەجنیدکردن و پشتیوانیکردنى دارایى لەماوەى ئەو ساڵانە دەردەکەوێت. ئەگەر شێخ شەوکەت کراسنیتچى، ئێستا بەتۆمەتى “هاندان بۆ تیرۆر” دادگایى بکرێت، لەسەر ئەوەش دادگایى دەکرێت کە یارمەتى مو‌سا ئادەمى داوە، ئەو کەسەى کە لە ٢٠١٦ بە تاوانى رەوانەکردنى کەسەکان بۆ نێو گروپە تیرۆریستەکان ماوەى پێنج ساڵ زیندانیکردنى بەسەردا سەپێنرا، لە‌و کەسانەیش بلیریم هیتا بوو کە شەهید یان قوربانى پێدەوترێ! لەم چوارچێوەیەشدا دادگاییکردنى شێخ شەوکەت کراسنیتچى ئەوە ئاشکرا دەکات کە چۆن یارمەتى دارایى لە دەرەوە بۆ هاتووە، ئەو تۆمەتباریشە بەوەى کە خۆى لە پێدانى باجى سەروەت و سامانەکەى دزیوەتەوە، کە لێدوانى نادروستى لەبارەى داهاتى ساڵانەى خۆى لە ماوەى ئەم ساڵانەى شەڕى سوریا (٢٠١١-٢٠١٦) داوە، کە لە ئەنجامدا بڕى زیاتر لە بیست هەزار یۆرۆى زیان وەک باج نەداوەتە دەوڵەت و زیانى لە خەزێنەى دەوڵەت داوە.
سەرچاوە: وێبسایتى DARAJ
http://daraj.com/Article/2349/
پەکەکە بەرەو کوێ مل دەنێ؟ … زاهیر باهیر
پەکەکە لەوەتەی دروستبووە بە بارودۆخی یەکجار ناهەموار و سەختدا تێپەڕیوە ، بەڵام هەرگیز وەکو ئێستای نەبووە. باشترین قۆناغی تێکۆشان و خەباتی پەکەکە ئەو سەردەمانە بووە کە ئاشتی یائاگربەستی یەکلایەنانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا، ڕاگەیاندووە. ئەمەش ئەو سەردەمە بووە کە پەکەکە کەشی داوەتەوە، کوردیش لە باکوردا ، بۆ ماوەیەك حەواوەتەوە . هەر ئەو ماوەیەش باشترین هەل و دەرفەتێك بووە بۆ پەکەکە کە چەق و نیشانە لەسەر شار و شارۆچکەکان بگرێت بۆ خۆڕێکخستنەوەی خۆی لە شێوەیەکی باشترا.
ئەوانەش یەکێك بوون لە‌و کارە باشانەی کە پەکەکە توانی لە سەردەمی ئاگربەستیدا، بیکات. لە ڕاستیدا، لەم قۆناغەدا[ قۆناغی ئاگربەستی] پەکەکە توانی پەیوەندی زیاتر بگرێت چ لە ناو خۆی تورکیادا و چ لە دەرەوەی تورکیا، کۆمەك و هاوپشتییەکی مەزن لە لایەن زۆرێك لە چەپەکان و نقابەییەکان و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و تەنانەی ئەنارکیستەکانی دونیاوە ، دابین بکات. لەمانەش زیاتر ، پەکەکە ئەو هەلەی قۆستەوە بۆ لێدوان و مشتومڕی نێوان ئەندام و لایەنگرانی سەبارەت بە بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی / جەماوەریی و ڕەتکردنەوەی ئایدیای دەوڵەت-نەتەوە . بە کورتی پەکەکە لەناو خۆیدا لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدا بوو ، لە تێپەڕاندنی قۆناخێك لە هێزێکی سەربازییەوە بۆ هێزێکی کۆمەڵایەتی ، لە جەنگی گەریلاوە بۆ بەرگریی یاخیانەی مەدەنیانە، لە بزوتنەوەیەکی چەکدارییەوە بۆ بزوتنەوەیەکیی جەماوەریی .
هەموو ئەم گەشەکردن و پێشەوەچونانە زۆر بەباشی کاریان لەسەر کرا و کاریانکرد، تەنانەت ڕۆژاوای کوردستانیش لێی سودەمەند و بەهرەمەند بوو. ئەم کارە باشانە هەتا مانگی نیسانی 2015 ی خایاند، ئەو کاتەی کە ئەردۆگان هەموو پەیوەندییەکانی ئۆجەلانی بە دەرەوەی خۆی بڕی . قۆناغی نێوانی نیسان و حوزەیرانی هەمان ساڵ ، قۆناخێ دڵەڕاوکێ و ناسەقامگیریی بوو، قۆناخێکی ناسک بوو نەك هەر لە باکوردا بەڵکو لەسەرجەمی تورکیاشدا. لە 20/07/2015 هێڕشێکی تیرۆریسیانە گەنجانی باڵی چەپ و سۆشیالیستی کە لە شارۆچکەی ‘سروس؛ گردبوبوونەوە سەبارەت بە پێشکەشکردنی کۆمەك و هاوکاری بە کۆبانی ، کردە نیشانە و 33 گەنج گیانیان بەختکرد و 104 ی دیکەش بریندار بوون . بە دوای ئەمەشدا تیرۆرکردنی دوو پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا، کە پەکەکەی تیادا تاوانبار کرا ، هات. ئەردۆگان و دەزگە سیخوڕییەکەی ‘ میت ‘ بە خۆشییەوە چوون بەرەوپیری ئەم ڕووداوە و بە دەرفەتێکی باشیان زانی بۆ ناچارکردنی پەکەکە لە شەڕێكی نەخوازراوەوە و دواتریش شکاندنی ئاگربەستی .
هەر لە‌و کاتەوە پەکەکە لە قەیراندایە بەتایبەت کە پێشوازیی لە بانگەوازەکەی دەوڵەتی تورکیای بە وەڵامدانەوەی شەر بە شەڕ، کرد . ئیتر ئەردۆگان هەر جەنگی دژی پەکەکە ڕانەگەیاند بەڵکو دژی هەموو کورد لە باکورا، بەو پەڕی دڕەندەییەوە و جەختکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی هەموو ئامرازێکی جەنگیی دژ بە کورد ، ئەمەش لە کاتێکدا کە هێزەکانی دەوڵەت ڕووبەڕوی بەرگریی خەڵکی و شەڕی سەرشەقام دەبوونەوە لە زۆرێك لە شارۆچکەکانا. پەکەکەش بانگەشەی بەرگرییکردنی زیاتری دەکرد دژ بە هێزە سەربازییەکانی دەوڵەت ، ئەم بەرگرییەشی بە ” بەرگریی لەخۆی پۆزەتیڤانە” ناو دەبرد، بەلام لە ڕاستیدا ئەم بەرگرییە ، بەرگریی خۆبەزێن و خۆلەناوبردن ،بوو ، چونکە دەوڵەتی تورکیا هەر بە شەڕکردن دژ بە پەکەکە و کورد لە تورکیادا نەوەستا ، بەڵکو جەنگەکەی بەربڵاوتر کرد و دەستدرێژیشی کردە سەر کوردستانی باشووریش، کە ڕۆژانە یا هەفتەی چەند جارێك فڕؤکە جەنگییەکانی شاخەکانی قەندیل و دەورو بەرەکەی و گوندەکانی بناری شاخیان بۆردومان دەکرد ، کەئەمەش بووە هۆی کوشتنی چەندەها هاووڵاتی گوندەکان و ئاژەڵ و گیانلەبەرەکانیان لەتەك وێرانکردنی خاك و ژینگەکەشیاندا.
ئامادەیی پەکەکە بە تێوەگلانی لە‌و شەڕە ناڕەوایەی دەوڵەتی تورکیا پاساو و بیانویەکی باشی دایە دەستی دەوڵەتی تورکیا کە بە تەواوی دەستی خۆیناویی ئاوەڵا بکات لە وێرانکردنی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان و کوژرانی هەرکەسێك کە بەربەرەکانی دەسەڵاتی بکردایەتەوە، بە بەکارهێنانی هەر ئامرازێكی بکوژ و داپڵۆسێنەر. سەرەنجامیش زۆربەی ئەنجوومەنەکانی شارەوانییەکانی باشوری هەڵوەشاندەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی هەدەپە و خەڵکیدا بوون . زیاتر لە 2000 کەس گیانیان بەختکرد، 11 ئەندام پەڕلەمان گیراون کە لە ناویاندا هەردوو سەرۆکی پارتی هەدەپەی تیادایە ، زیاتر لە 134 ئەندامی شارەوانییەکان گیراون ، 500،000 کەس ڕاگوێزراون یاخود ناچار بە ڕاگوێزان کراونەتەوە ، تەواوی شاری ‘سور’ ، شارە مێژووییە دێرینەکەی نێو ئامەد وێران کرا. لە نێو “کۆمۆنێتی نێودەوڵەتی” و “ئەنجومەنی گەلان”یش ، ئەمەریکا و بریتانیا و فەرەنسا وئەڵمانیا لۆمەی پەکەکەیان کرد و پێداگرییان لەسەر تیرۆریستی پەکەکە دەکرد . میدیاکەشیان سەرەڕای هێڕشکردنە سەر پەکەکە ، زۆر بە ئاستەم تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای ڕوماڵ دەکرد یاخود هەر نەیان دەکرد.
هەموو ئەمانەش لەگەڵ بۆردمانکردنی قەندیل و گوند و گوندییەکانی بناری قەدنیل و کوژرانی خەڵکە هەژارەکە ، بەدیار چاوی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و حکومەتی ئەمەریکاوە بوون . لەگەڵ هەموو ئەم تاوانانەشا هێشتا ئەوە تورکیا بوو کە پشتگیریی وکۆمەكی پێدەکرا و تەنانەت حکومەتی بریتانیا بەردەوام بوو لە فرۆشتنی چەکی قورس و تەقەمەنی بە ئەردۆگان .
دوای ماوەیەك پەکەکە شەڕی شەقامی [ شەواریع] ڕاگرت بەڵام زۆر درەنگ بوو چونکە ئامانجەکەی دەوڵەتی تورکیا هاتە دی، کە تاکتیکەکەی پەکەکە شکستی هێنا و باجێکی یەکجار هەر یەکجار گەورەی بە کورد دا . لەگەڵ ئەو خەسارە گەورەیە و ئەو شکستەدا جێی تێڕامانە تاکو ئەم ساتەش ئەوەندەی من بەئاگا بم کەسێك ، سەرکرەدەیەك لە پەکەکەدا بەرپرسیاریی گەڕانەوەی بارودۆخی کوردستانی بۆ ساڵانی 80 سەرەتاکانی 90 هەڵنەگرت، سەبارەت بەو تاکتیکە خۆکوژییەی کە پەکەکە بەکاری هێنا و گۆڕینی ستراتیجییەکەی لە بزوتنەوەی کۆمەڵایەتییەوە بۆ بزوتنەوەی چەکداریی، کەس سەرززەنشت نەکرا و سزا نەدرا . لەمەش خراپتر بۆ ئێمەیەك کە خۆمان بە هاوپشت و کۆمەککار و دۆستی ڕۆژاوا و باکور دەزانیین جگە لە لێدانی چەپڵە و پیاهەڵدان و دەستخۆشی ، بێدەنگیمان بەرانبەر ئەم وەرچەرخانەی پەکەکە ، هەڵبژارد.
بە بۆچونی من لە‌و کاتەوە پەکەکە لە قەیرانێکی گەورەدا دەژی و لە ئێستادا ڕووبەڕوی دوو هەڵبژاردە دەبێتەوە: یەکەم : یان گەڕانەوە بۆ جەنگی تەواوی ساڵانی 80 و سەرەتای 90 کان، واتە لە کوێوە دەستی پێ‌کرد بۆ ئەو شوێنە، هەڵبژاردنی ئەمەش بەدڵنیاییەوە هێج شتێك بەدی ناهێنێت جگە لە قوربانیدانی زیاتر و وێرانکردنی کوردستان و لاوازکردنی پرسی کورد و بەهێزکردنی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی . دووەم: چەکدانانی بەشێكی زۆریان و کشانەوەیان بەرەو قەندیل و سەر سنور و هاوکاتیش بانگەشەی وەستانی شەڕ دژ بە تورکیا بکەن ، ئیدی تورکیا قەبوڵی بکات یا نەکات کێشەیەك نییە. ئەمە دەکرێت بە هەنگاوی یەکەم ناوی ببرێت تاکو گیانێک بە پەکەکە و کوردی باکوردا بێتەوە. دوای ئەمە هاندانی لایەنگران و هاوکارانی لە شار و شارۆجکەکانی هەموو تورکیا تاکو ببنە ناوەندەکانی خەبات و تێکۆشان بۆ پێکهێنانی بزوتنەوەیەکی جەماوەریانە. ئەم هەڵبژاردەیە تاکە ڕێگایەکە ئەگەر پەکەکە بیەوێت لەم قەیرانەی ئێستای دەرچێت و شتێك بۆ کوردانی باکور بکات.
من بەشبەحاڵی خۆم ڕام وایە ئەم هەنگاوە بۆ پەکەکە یەکجار گرانە چونکە لە مانگی تەموزی ساڵی 2015 وە ، پەکەکە لە ڕوی ئایدۆلۆجیی و ئەوەی کە پێشتر دەیویست بەدەستی بهێنێت لە گەڕانەوەدایە و لە پرنسپەکانی ئۆجەلان ڕۆژ بە ڕؤژ دووردەکەوێتەوە کە هەرە سەرەکییەکەیان بیناکردنی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکە . هەروەها لە ئێستاشدا سەکردەکانی پەکەکە ، بەتایبەت سەرکردە سەربازییەکان قسە و زمانی جیایان لە ئۆجەلان هەیە و ڕەنگە لە کەمایەتییەکی یەکجار کەمی نێو پەکەکەش، لە کاتێکدا کە باس لە دەوڵەتی کوردی و ، یەکگرتنی ڕیزەکانی کورد و موئتەمەری گەلی کورد و زۆری تر لەم خیتابە قەومییانە،دەکەن.
لە باشوری کوردستان کە پەکەکە لە ڕوی فکریی و سەربازییەوە زۆر بەهێزە و زۆرێك لە بارگە و بنکەکانیان لەوێیە تەنانەت لە ماوەی 20 ساڵی ڕابوردودا تاکە گروپێكی لۆکاڵییان دروست نەکردووە جگە لە دروستکردنی ئەنجومەن لە خەڵکانی چەند گوندێكی بناری قەندیل و ئەوەی شەنگالیش ، کە دەتوانم بڵێـم ئەوەی شەنگال بارودۆخەکە سەپاندی بەسەریانا کاتێك کە لە بەرانبەریانا، پارتی و هێزەکەی هەبوون. تەنانەت ئەمان کاریان لەسەر پێناساندنی ئەزموونە گەورەکەی ڕۆژاوا و باکور، بۆ کوردی باشور نەکرد . یارمەتی و کۆمەکیان بە لایەنگران و کەسانی خۆیان لە باشور نەکرد سەبارەت بە دروستکرنی هەمان شت کە لە ڕۆژاوا و باکور کراون، جگە لە پەروەردەکردنیان بۆ چەك هەڵگرتن و پەیوەندی بە ڕیزەکانیانەوە وەکو شەڕکەرێك.
ئەوەی کە پەکەکە لە باشوردا دەیکات لای من یا هیچ شتێك کۆی ناکاتەوە یاخود زۆر کەم لەتەك فکریی نوێی ئۆجەلان-دا، دێتەوە.
لە ڕۆژی 23/12/2017 سەرکردەی پەکەکە و هاوسەرۆکی کەجەکە ، جەمیل بایك، لە دیمانەکەی لەتەك کەناڵی ڕوناهی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای باشوری کوردستان کە لە ساڵی 2015 وە لە قەیرانێکی گەورەدایە و خۆپیشاندان و ناڕەزییەکانی ئەم دواییەی بەخۆیەوە بینی ، بایك وتی تاکە ڕێگایەك لە دەرچون لەم قەیرانەی ئیستا ” .. ێکهێنانی حکومەتێکی نوێی دیموکراتی دەبێتە چارەسەر بۆ کێشەکانی باشوری کوردستان”* . ئەمەی لە کاتێکدا وت کە دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ ئەو کە قسە لە سەر ڕەگوڕیشەی کێشە و گرفتەکان بکات و هەروەها قسە لەسەر حەلی ئەو کێشانە بکات بە گرێدانەوەیان بە هزریی نوێی ئۆجەلانەوە کە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکە . ئەو زۆر باش دەزانێت ئەوەی کە وتی بە هیچ جۆرێك حەل نییە چونکە ” حکومەتی نوێ” تەنها لە پارتە سیاسییەکانی ئێستا پێك دێت کە لە کاتێکدا هەموویان هەتا بیناقاقایان لە گەندەڵیدا نوقم بووە و هەر لایەکیشسیان پیاوی لایەنێكن: ئێران، تورکیا یا سعودییە و قەتەر. ئەم حیزبانەش ئەوەیان سەلماند کە پارتی سیاسی هەرگیز ناتوانێت خۆشحاڵی و ئازادیی و یەکسانی بۆ خەڵکەکەی بهێنێت.
لە ڕؤژی 28/12/2017 مورات قەریلان فەرماندەی سەربازی پەکەکە لە و دیمانەیەی کە لەگەڵ کەناڵی چرا کردی وتی ” …ئێمه ده‌ڵێین له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه کۆمسیۆنێک دروست بکرێت، ئه‌م کۆمسیۆنه له هه‌موو ڕێکخراوه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌کان و هه‌موو لایه‌نه‌کان به شێوه‌یه‌کى فراوان دروست بکرێ… **.” ئەوان پێشنیاریان بۆ ئەو قەیرانە هەیە کە کوردی باشور تێی کەوتووە . ئەو باوەڕی بە دروستبوونی کۆمیسوێنێك هەیە کە کۆبونەوە لەگەڵ خەڵك لە هەمو شوێنێکدا بکات تاکو بزانێ چی‌یان ئەوێت. بەڵام لە ڕاستیدا مورات قەریلان و تەواوی حیزبەکانیش زۆر باش دەزانن کە خەڵکی چی‌یان دەوێت ، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە کە خەڵکی ناتوانن داخوازییەکانیان لە سای ئەو حیزبانە و حکومەتی هەرێم –دا بەدەست بهێنن . ئەم قسانەی مورات قەریلان بێ سەروبەرەیە ، لەبری ئەم قسانە دەیتوانی کۆمەك و هاوپشتیی پارتەکەی بخستایەتە بەردەستی خەڵکی لە خۆڕێکخستنیان سەربەخۆ و بەدەر لەحیزبە شکستخواردووە کان ، هەر وەکو خەڵکی لە ڕۆژاوای کوردستانا کردی کە کاری جددی بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی کە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکە . گەر دیقەت لە هەردوو دیمانەکە بدەین ئەوەش دەبینین کە ئەم دوو سەرکردەیەی پەکەکە لە نێوخۆیانا هاوڕا نەبوون سەبارەت بە ” حەلکردنی ” ئەو کێشانە.
کەواتە پەکەکە بەرەو کوێ مل دەنێ؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسان نییە، بەڵام ئاڕاستەی ئێستای پەکەکە نە سوودمەندە بۆ خۆیی و نە بۆ کوردیش . بەهەرحاڵ ، من دڵنیام زۆر ناخایەنێ ، داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.
Zaherbaher.com
* http://rojnews.net/haber/23465/.html
http://rojnews.net/haber/23662/.html**
زاهیر باهیر – لەندەن
31/12/2017
حەجە گەورەكەو سەركردە شیعەكانی هەرات …. عەلی مەحمود محەمەد
رۆژی حەجە گەورەكە 4ی كانوونی دووەم,ئەو رۆژەی بۆ یەكەمجار لە مێژووی گەلێكی بندەستدا 4 شاندی جیاجیا لە رۆژێكدا بگاتە پایتەختی ئیحتلالی نیشتمانەكەی نەك بۆ مفاوەزات بگرە بۆ زەلیلی و پاڕانەوە, كە كەمتر لە 2 مانگ پیش ئەو رۆژە ئەم پایتەختە یەك دەست فەرمانی لەشكركێشی بۆ سەر وڵاتەكەی دەركرد و دژ بە هەوڵی سەربەخۆیی بە گەلەكۆمەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی وەستایەوەو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جەنگی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی ئەنجامداو سیاسەتی برسیكردن و تەعریبكردنی لە هەمبەری گرتە بەر,
مافی خۆیەتی ئەو رۆژە بكرێتە رۆژێكی مێژویی لێ وەك زەلیلی, ئەو رۆژەی 4 شاندی كوردی هاوزەمان لە بەغدا بوون و سیانیان بەجیا خەریكی هێنانەوەی دەستكەوتە گەورەكە معاشە حەیاتەكە بوون بۆ بەشێك لە موچە خۆرانی كوردستان تا لە هەڵبژاردنەكان دەنگیان پێ بدەن,
لە لایەن چاودێرانی سیاسی عێراقەوەو بە تەوسەوە كە دەربڕی زەلیلی نەتەوەیەكی بن دەست و كەرامەت شكێنراو بوو‌و ئەو رۆژە ناو نرا بە رۆژی حەجی كوردان بۆ بەغدا,
لە راستیشدا ئەو موچەیەی كە لە ژێر پاڵەپەستۆی سندوقی دراوی جیهانیدا بڕیار وایە بۆ فەرمانبەرانی كوردستان بێت, هیچ پەیوەندی بەم حاجیانەوە نییە و تەنها هیوا دارم خودا حەجەكەیان قەبوڵ بكات و لە ئاگری ئەم میلەتە بیانپارێزێت.لە هەواڵی چالاكی شاندی دوز بۆ بەغدا” رێزم بۆ نوێنەرانی خەڵكی دوز هەیە ئەگەر نوێنەر بن”, كە ئەوانیش یەكێك بوون لە شاندەكان,
لە ماڵپەڕێك كوردی مانشێتێكی سەیر بڵاو كرابوەوە بە ناونیشانی” سەركردە شیعەكانی عێراق ئاگاداری سوتاندنی ماڵە كوردەكانی خورماتو نین”, رۆژی دواتر لەبەر خاتری شاندەكە, سەركردە شیعەكانی عێراق لە رێگای 67 گروپە میلشیا تاوانكارەكەی حەشدەوە, خانوی كەریم بچكۆلیشیان لە دوز تەقاندەوە, بۆ ئەوەی هەواڵەكە مسباقیەت و راستگۆیی زیاتر بێت,
ئەوە بەخشیشی 4 شاندە كوردییەكە بوو لە حەجەكەی بەغدایاندا .خۆی لە راستیدا هەواڵەكە هەم راستە, چونكە بڕیارەكە لە شوێنێكی باڵاتر لەوانەوە دەرچووە كە تارانەو هەموو ئاگاداری تاوانەكە هەن بە سەركردە شیعە هەزارەكانی هەراتیشەوە, هاوكات هەم درۆیە, بەهەمان ریتمی سەدامیانە وەڵامیان داوەتەوە, وەك چۆن سەدام حسێن و سەرانی بەعس لە گفتوگۆی ساڵی 1991 دا,
رایان گەیاند ئاگاداری هەواڵی بێسەروشێنكردنی 182000 ئەنفالكراو 8 هەزار بارزانی و دەیان هەزار فەیلی و ….. نین, ئەم درۆیە لە كاتێكدا دەكرێت و دەڵاڵەكانی مەلاكان داكۆكی لێدەكەن, كە راپۆرتەكەی یۆنامی دەریخست كە مانگە دەستكردەكان وێنەی تاوانەكەی دوزیان گرتووە.
ئەم كارتێلانەی سیاسەت, كە بۆچون و ئامانج و باوەڕیان یەك شتە, ئەوەی جیایان دەكاتەوە, ناو‌و رەنگیانە, قەت فێری شەڕی موقەدەس نابن بۆ باشتر, ئەوەی لە ئێستادا دەیان جولێنێتەوە, ژمارەی كورسیەكانی هەڵبژاردنی داهاتووە ,
بە نیاز نین دەست و دەمیان لەم درۆ‌و هەڵخەڵەتاندنانە بسڕنەوە, تا سەری ئەمانە سەلامەت بێت, ئەوا نەك تەنها سەرو ماڵمان دەڕوات, بگرە كەرامەتیشمان روشاوتر دەبێت, دەنا گەلێك ملیۆنێك قوربانی دابێت ئێستا بەهۆی هەندێك زەعتوتەوە ئاوا زەلیل دەكرێت كە ناویان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە.
كوردی هائیم و حەیران (5) …. هێمن عومه‌ر خۆشناو
گەلێکم بیستووە پەستی و بڵندیی دەوڵەتان، ئەمما
جیھان نەیدیوە پەستی وا میسالی حاڵی کوردستان
وەكوو هەموو جارێ، رەفیقەكەم منی دەخستە پێشێی تاكسی، تا شۆفێر وەقسەبێنم و بزانم لە‌و مەملەكەتی پڕ لە جەنجاڵی و هەرا و هۆریای ڕوحلەبەران، لەناو ئەو سێ چوار ملیۆن كوردانەی لێرە لە ئاستانەن، لە دیدەی هائیم و حەیرانیان ڕامێنین و خەبەری مەملەكەتیان بزانین و فرمێسكی سەربڕاویان وەبینین و دڵ و جەرگ و هەناویان بدوێنین و لە دیاریاندا حەیران حەیران دەنكە تەسبیحەكانی مێژوو ئاودیو بكەین و لەوسەری بۆ ئەوسەری، بێینەوە یا فەتتاحی و هەمان خەم و مەینەتان بە با كەینەوە.
بەسەر ئەو پردەدا ڕەت بووین، كە نزیك گۆڕستانی ئەبائەیووبی ئەنساری بوو، رۆحیانەتی نالیم دەهاتە خەیاڵ، ئەو وەختەی تازە لە حەجێ گەڕابۆوە، كتێبێكی لە بابەت سوڵتانان لە موسڵێ ڕا كەوتبووە لای ئەسعەدەفەندی و ئەویش خەنی بووبوو لە شاییان و قۆڵی لێ هەڵكردبوون و داوای سێ سەد قڕووشی لە بابی عالی كردبوو، نالییش هاتبوو بڵێ پارەكەت خوارد خوارد قیڕوسیا! ئەمما كتێبەكەم دەوێتەوە كتێب!
هێشتا هەر لەناو ئەو خەیاڵانەدا بووم، لە جیاتی ئەز لەوی بپرسم خەڵكی كوێی، ئەوی دەستێ خۆ وەپێش خست، لێ ئەمن بەرسڤم نەداوە و تێهەڵچوومەوە و لەویم پرسیاركرد و ئەویش بە توركییەوە هەڵیدایێ:
پەنجا ساڵە لێرەم و پەنجاو شەش بەهاریشە بەوەلەد بوویمە و باب و كالێ منیش خەڵكی سیواسێنە.
هەر كە ناوی سیواسێی هێنا، میری كۆرەم بە فكردا هات، میری كۆری رواندزێ، تا ئەلعانیش نەزانرا لە كیهە كەرخێ لە سیواسێ هاتە كوشتن و نە قەبری دیار ما و نە ئاسەوارەكیش!
كابرا هەر كە زانی كوردین، وامزانی كوورەی دیوانێ قسان گەرم دەكا، هێدی هێدی هاتە سەر كوردانی سیواس، ئەو چەند سەد هەزار كوردەی لە سیواسێنە و تا نهاش خەڵك هەر وا دەزانێ سیواس یەعنی توركستان! تەنانەت كاكی شوفێر دەیگوت لەگەڵ كوردان ماڵ بە ماڵێ وەین، هەر چوار دەوری ماڵێن كورد بوون، لەوەتەی لەوێ هەڵقەندراوین، هاتوچۆن نەبڕاوە، بێنن بە بۆنێ سیواسێ فرە دەبێ و هەوا و هەناسەكی وێندەرێ بارتەقای ساڵەكی ئەو ژیانەیە كە لە خەڵك بە ئەوروپای دەحەسبێنێ! لێ مەفتەن هەر مەفتەنە و وەڵات هەر شیرینە شیرین!
كاكۆ لە تەوێڵی دەخوێندرایەوە بەو بیست دەقەیەی لەگەڵی بووین، گەلەك كەیفی هاتبوو، بەڵام وەك ئەوەی توورەگەی هیواو ئاواتانی وەندا كردبی، دوو دڵ دیاربوو، وەختێ بە تاسەوە لە هەواڵی كوردانی سیواسمان دەپرسی، ئەوجار بە ترس و شەرمەوە وەك ئەوەی ئاوێكی ساردی پێدابكەی، گەرووی پڕ لە هەنسك ، چاوی بوونە گۆمی ئاوان، بە نەرمە دەنگێكەوە بە كوردییەكی خنكاوەوە، ئاوڕێكی لێ دامەوە:
-ئەزژی كوردم!
+چما بە كوردی قسان ناكەی خودێ ژتە ڕازی بێ؟!
هەناسەیەكی ساردی دەردا و بە ئاخ و داخەوە دواو گوتی:
هەمی ژ بیراما چوو! مخابن!
كاكیل كە ناوەكەیم لەفكر چووە، دیاربوو لە شەرمان و لە ترسان نەیدەتوانی زوو بڵێ كوردم، هەتا دەریبڕی وەخت بوو لە هەناوان سیق و دیق بكا، خۆزگەیەكی هەبوو دەیگوت سووڕ دەزانم دەیبەمە بن گڵی، ئەویش ئەوەبوو بەو دواییانە وەهۆش خۆ هاتیمەوە كە چما منداڵەكم فێری زمانی كوردی نەبووە؟! ئای كە توخم و تۆوم بڕایەوە و دارێكی كورد لە‌و ماڵەی من شین نەبوو و شین نەبوو، هەمووی نە ئەسڵی دەزانێ و نە فەسڵ، لەناو ئەم شارە جەنجاڵەدا هەر ئەوەیە ڕووحمان لەبەر ماوە، ڕووحێكی ئیستیرادكرای، رووحێك باب و كالان نەناسێ بە خوای قەسەم لیرەیەكی سوتاو ناهێنێ!
حاجیشم ئەودەم هاتەوە فكر و بەناوی وی هەڵمدایێ:
دڵم داوە، گوتم: باوکە ھەموومان بێکەسین لێرە
چ قەوماوە، گەلێ حەیفە، مەگریێ ھەروەکوو باران
گوتی بۆ غوربەت و ڕووتی نییە ئەفغان و ھاوارم
لە داخی حاکمی خۆمە، لە شان و شەوکەتی تورکان
گەلێکم بیستووە پەستی و بڵندیی دەوڵەتان، ئەمما
جیھان نەیدیوە پەستی وا میسالی حاڵی کوردستان
گەیشتینە جێی مەبەست و وەخت نەما بۆی تەواو كەم، كە زانی گەیشتین، سۆز و روحمی هەناوانی جوڵا و هاتە خوارێ و ئامێزی تێوەرینام و نەیتوانی هیچ شتێك دەرببڕێ و لە چاوانیدا دونیایەك خەم و كێوێك هائیمی و سەد ساڵ حەیرانیت لێ دەخوێندەوە. سێبەری هەموو فكر و خەیاڵی لە چاوانەوە بەسەر ئەو ڕوومەتە پێكداقوپایەیدا دەهاتەخوارێ و تا لە‌و كەرخی ڕەت بووین هەر تێنوەڕاما و ئێمەش بە هائیم و حەیرانی هووردە هووردە لەبەر چاوی بزربووین.
لە گۆشەیەکی ترەوە… پرس و..ڕای….. هەفتانە ….. موزەفەر عەبدوڵا
*دیسانەوە گەرانەوەی ملکەچانە بۆ بەغدا!…
دیسانەوە لە چوارچێوەی سیاسەتی بازنە داخراوەکەی شەڕ و گفتوگۆ و ئەنجامگیری یەک دەسکەوت بەرامبەر دە شکست سەرانی جوڵانەوەی کوردایەتی، چ ئەوانەی لەناو دەسەڵاتن یاخود لە دەرەوەی دەسەڵات، بە ملکەچی بۆ دیداری دەسەلاتدارانی قەومی و تائیفی بە سەرۆکایەتی عەبادی بە بۆربۆڕێن و ڕاکەڕاک بۆ بەغدا گەرانەوە.
ئەم گەرانەوە ملکەچانیەش بۆتە روداوێکی گەورەو هەواڵ و پرس و رای دەزگاکانی راگەیاندن وگشتی لە هەفتەکانی رابردو .
دیارە ئەم گەرانەوەیەیان بۆ گفت‌وگوی ملكەچانە لە دوای کارەسا تو شکستی شانزەی ئوکتۆبەرەوە دێ کە بە تەواوی بووە هۆی لێکترازان و هەڵوەشانەوەی ئەو یەکگرتنە کرچوکاڵەی کە بەناوی حکومەتی بنکە فراوانەوە لە ئاکامی هەڵبژاردنی گاڵتەجاری .
یەکەی دوای سەرکوتی هەڤدەی شوبات بەدەستیان هێنا
جا بە گوێرەی هەواڵەکان شاندەکانی ئەم گەراوە ملکەچانەیە بریتی یە لە شاندنی فەرمی حکومەت بەسەرۆکایەتی پارتی و شاندی بەناوی ئۆپۆزسیۆنیش بەسەرۆکایەتی گۆڕان .ئەمە جگە لەئەمانە جگە لە پاڤێل تاڵەبانی کە نوێنەرایەتی لایەنی زۆرایەتی یەکێتی دەکات بە بێ ئەوەی پۆستێکی فەرمی هەبێ لەناوی یەکێتیدا…
هەڵبەت هەموو ئەم شاندانەش بەناوی خەڵکی هەژارو برسی کوردستانەوە تورەکەی سواڵیان هەڵگرتوەو لە عەبادی دەستەودارە تائیفی یەکەی دەپاڕێنەوە تا خێریان پێ بکا .
ئەمە جگە لە خێڵی نەوەی نوێ کە تازە سەری لە قەپیلک دەرهێناوە بە سەرکردەیی شاسوار عەبدولواحیدی ملیۆنێری وزەو خوێن مژی دەیان هەزار کەس لە کرێکاران و کارمەندان . بێگومانە ئەویش لە داهاتویەکی نزیکدا ئەم تورەکەی سواڵە هەڵدەگری بەرەو بەغداد بەرێ دەکەوێ بەناوی خەڵکی کوردستانەوە ..
بەڵام گاڵتە جاڕ تر لەهەموو ئەمانە بانگەشەکانی کۆمەڵێ لە نوسەرو رۆشنبیر‌و ئەکادیمی و ڕاوێژکارانیانە کە بۆ پێویستی ئەم هەوڵانەی گفتوگۆ‌و دیدار دەیکەن گوایە هیچ ڕێگا چارەیەکی تر نی یە تا لەم قەیرانە ئابوری و سیاسی یەی کە کوردوستان تێی کەووتوە دەرچن .
هەڵبەت وەک ئاماژەمان پێدا ئەم ڕاکە ڕاکو بۆربۆرینەی ئەمرۆ تەنها ئاڵقەیەکە لە‌و بازنە داخراوەی سیاسەتی شەڕو گفتوگۆ‌و ئەنجامگیری یەک دەسکەوت دە شکست کە لەهەر دەورانێک بە شێواز‌و ناوێکەوە ڕوودەدەن . بێگومان ئەم سیاسەتەش بریتی یە لە مێژووی زیاتر لە نیوە سەدەیان و بۆتە تایبەتمەندیەکی بەرچاوی ئەم جوڵانەوە قەومی – خێڵەکی یە.کە لە نیوەی پەنجاکان بە دواوە لە ژێر ناوی جەلالی و مەلایی تاڵەبانی و بارزانی یەوە دەستی پێکردوە هەتا ئەمرۆ لەهەر دەیەکەدا ناو‌و شێوازێکی وەرگرتووە بەڵام ناوەرۆکی هەموویان یەکەو خاوەنی یەک ئامانج و ئاسۆی کوردایەتین کە جەماوەری ستەمدیدەیان کردۆتە قوربانی ئەم ئاسووئامانجەیان کە ئەم دوو بەشی دەیەیە ناوەرۆکە گەندەڵ و سەرکوتگەری یەی وەک رۆژی رۆشن وەدەرکەوت .
بۆیە ئیتر کاتی ئەوە بە زیادەوە هاتووە کە جەماوەری بێ بەش و ستەمدیدە هیچ جۆرە خۆش باوەڕی یەکیان بەم گەڕانەوەیە ملکەچانەیەش نەبێ کە توێژە زوڕناژەنە بەناو رۆشنبیر‌و ئەکادیمی و نوسەرە دەربارەکانیان بانگەشەیان بۆ دەکەن .لە جیاتی خۆشباوەڕی پێویستە بڕوایان بە ئیرادەو هێزی یەکگروانەی خۆیان هاوچینەکانیان لە شارەکانی تری عێراق هەبێ کە بە خەبات و نارەزایەتی یەکگرتوانەو گشتی و سەراسەریان دەتوانن و لە ت
وانادایە کە خواستەکانیان بەسەر هەردو دەسەڵاتدا بسەپیین .
نەوەی نوێ لیبرالیزمی نوێ بە لینگەوقوچی *
لە ڕۆژەکانی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو جوڵانەوەکەی شاسوار عەبدولواحیدی میلیۆنێری سەرمایەدار، کە سەرمایەکەی بەهۆی مژینی ووزەو خوێنی هەزاران کەس لە کرێکار‌و کارمەندانی ستەمدیدە دزی کۆکردۆتەوە، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری سلێمانی بەست. لەم کۆنگرەیەدا گوایە زیاتر لە سێ سەد لاوی کوڕ‌و کچ بەشدار بوون ئەویان بە زۆرایەتی دەنگ بە سەرۆکی جوڵانەوەکەی هەڵبژاردوە .
.ئەم ڕوداوەش بۆتە یەکێک لە هەواڵەکانی و جێگای پرس و ڕای گشتی
جا وا پێویست دەکات ئێمەش رایەکی خۆمان لە گۆشە نیگای خۆمانەوە بدەین .
راستی یەکەی جولانەوەی نەوەی نویش هەروەک بزوتنەوەی گوران وایە لە لە شێواز‌و ناوەرۆکی پیکهاتنی تا دەگاتە ئەو ئامانج‌و ئاسۆیەی بەشوینیوەیەتی،رەنگە زۆر راسترەوانە ترس بی لە بزوتنەوەی گۆرانەکەنی نەوشیروان. نەوشیروانیش هەمان تولە ریی گرتە بەر کە خۆی بەشیک بو لە دەسەلات ،و لە دامەزراندنی کۆمپانیای ووشە دەستی پیکرد و پاشان پێک هێنانی فراکسیونێکی پەڕلەمانی پێک هێنا. پاش ماوەیەکی تر بە خۆ هەڵواسین بە ڕق و بێزاری و نارەزایەتی خەڵکی کرێکار‌و بێکارو هەژارو لاوان و قوتابیان لە دەست دەسەڵاتداران بەشێکی گەورەی لەم خەڵکە نارەزایەتی بە دروشم و ئامانجەکانی خۆی خۆشخەیاڵ کرد‌و ئەو خەڵکە نارەزایەتیی بە دروشمی ٤ ساڵ ئارامی ناردوە ماڵەوە .
شاسواریش لە چەند ساڵی رابردودا لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتە دزو گەندەڵ و مافیایە سەرمایەی پێک هێناوە. لە دوای پێکهاتنی گۆڕانیشەوە وەک خٶی دەڵی وەک راویژکاری نەوشیروان وابووە. ئێستاش بە کەڵک وەرگرتن لە شکستی گوڕان و لە پاڵ ڕق و بێزاری خەڵک لەهەموو دەسەڵات و ئوپۆزسیٶن و لەسەروبەندی ڕیفراندۆم بە بەرزکردنەوەی دروشمی نەخێر بۆ ڕیفراندۆم لە ئێستا کە بەشێکی زۆری خەڵک هەر لە دژی پارتی و بارزانی دژی ریفراندۆمیش بوون شاسوار بۆی گونجاو توانی چەند هەزار لاوێکی دڵ پڕ هیواو خوێن گەرم لە خۆی کۆکاتەوە بەوهیوایەی ببێ بە ترامپی کوردستان .
جا ئەگەرچی لە رواڵەتدا هەندێ جیاوازی یان هەیە لەگەڵ لایەنەکانی ناو دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەڵام لە ڕووی ناوەرۆکی سیاسی و ئابووری یەوە تا مۆخی ئێسقان دژی مرۆیی و دژی هەر بیر‌و کار‌و کەلتورێکی ئازادیخوازانەو یەکسانخوازانەن. بەمەش دژی هەر جوڵانەوەیەکی نارەزایەتی و راپەرینێکن کە ئاسوو ئامانجەکەی بریتی بی لە ئازادی و یەکسانی تەواوی ئابوری و سیاسی نیوان مرۆڤەکان لە کۆمەلگادا. .ئەوەی ئەم جولانەوەیە ئامانجیتی و دەیەوەێ بەدی بێنێ دەسکراوەیی رەهاو بە بێ چاودێری بۆ بە گەرخستنی کۆمپانیاکانی خۆی و هاوکاری و خستنە سەرپشتی بازاڕی ڕەشی کار‌و سەرمایەیە تەنانەت نەک وەک ئەوەی ترامپ‌و هاوبیرانی کاری بو دەکەن لە جوارجیوەی کۆمەلە یاسا‌و ریساو نەرێتیکی جوڵانەوەی لیبرالیزمی نوێ کە سەرەتای سەرهەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ رێگان و تاتشر بۆ راهاکردنی بازاڕی سەرمایە لەهەموو کۆتوبەندێک ..
ئێستا ئەم جوڵانەوەیەی نەوەی نوێی شاسوار خەونی هەمان جوڵانەوەی لیبرالیزمی نوێ یە بەڵام نەک لەهەمان هەلومەرجی سیاسی کۆمەلایەتی ئەمریکاو ئەوروپاو تەنانەت ووڵاتەکانی ئەوروپای رۆژهەلات و ئاسیای رۆژهەڵاتیش لە چەشنی یابان و کوریاو…هتد بەڵکو لەهەلومەرجی سیاسی و ئابوری وکۆمەلایەتی پڕ هەڵچون و داچون و کەشی دەسەڵاتە سەرکەتگەرە رەها قەومی و خێڵەکی و دینی یەکان بەرەچاوکردنی ئەوەی کوردستان نە خۆی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە نە بەشێکە لە دەوڵەتێکی جێگیر‌و ناوچەیەکی جێگری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی .
بویە جولانەوەی نەوی نویکەی شاسوار هەر وەک جولانەوەو دیاردە سیاسی یەکانی تر جگە لە کۆپی کردنیکی لنگەو قوجیکی تر شتیکی تری لین دەرناچی،
هەر وەک پەرلەمان و حکومەتەکەی کورددستانکە کە کۆپی یەکی لینگەو قوچن لە چاو پەرلەمانی ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا کە جوڵانەوەی لیبرالیزمی نوێ تیایدا سەری هەڵدا .
بە کورتی ئامانجی شاسوار بە ئەزمون وەرگرتن لەوەی کە تیوانویەتی لە دوو دەیەی ڕابردوو دەیان ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە ئەگەرچی لە پەڕاوێزی کاری سیاسدا بووە ئێستا دەیەوێ بە کار‌و چالاکی ڕاستەوخۆی سیاسی لە کایەی سیاسی ناجێگیرو ئاڵوزی کوردستاندا دەیان ملیۆنی تر بکاتە سەر سەرمایەکەی . بێگومانە بۆ ئەم رۆڵەش ئەویش چوون دەورانێک راوێژکاری نەوشیروان بووە ئاوآش ئێستا ڕاوێژکاری هەیە لە هێزو جوڵانەوە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی یەکان .
ئەم رایە دروستەی ئێمە لە دەرخستنی ناوەرۆکی ئەم جوڵانەوەیە بێگومانە هەموو سەرانی جوڵانەوی نەوەی نوێی دژین. هاوکات زۆرێک لە دەرەوەی جوڵانەوەکە گومانیان هەیە بەڵام ئاسایی یە کە روداوەکانی داهاتوو هەروەک بزوتنەوەی گۆڕان ناوەرۆکی چینایەتی یان دەردەخا .
ئیران ئەمجارە کێ دەیبا…؟ *
لە ئاکامی دەیان ساڵ لە سەرکوتی ڕەهای ماف و ئازادی یەکانی زۆرینەی جەماوەری ئازادیخوازی ئێران و هەروەها فشاری بێ‌کاری ، نەبونی، هەژاری و برسێتی ، بێخانەو لانەیی و ئاوارەیی و دەیان دیاردەی تر، خەڵکی بەردەوام نارەزایەتی و خٶپیشانداندانیان بە شێوازی پەرش و بڵاو ئەنجامداوە ..لە نێو ئەم نارەزایەتی یانە نارەزایەتی خوێندکارانی ئازادیخواز‌و یەکسانیخواز کە پێیان دەوتن داب لە خوێندنگا‌و زانکۆکان بە تایبەتی . زانکۆی تاران لە شەشی دیسەمبەر، کە ناسراوە بە شانزەی ئازەر، خاڵکیکی درەوشاوەی ئەم خرۆشانە بوو.ئەگەرچی ئەم خروشان وخۆپیشاندانە سەرکوت کراو دامرکایەوە بەڵام پشکۆکانی هەمیشە بە گەشی مابوونەوە.
پاشان شەپۆلیکی تری نارەزایەتی تر دەستی پێ‌کرد بەڵام بە داخەوە باڵیکی ناو ڕژیمی ئیسلامی بەناوی باڵی ریفورمخوازو رەنگی سەوزەوە بە ڕێبەری موسەوی و کەروبی توانیان لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی دوو هەزارو نۆ رابەری یەکەی بۆ ئامانجەکانی خۆیان لە دژی باڵی کۆنەپارێز وەرگرن . ئەگەرچی سەرەڕای هۆشداری هەندێ لایەنی چەپ و کۆمۆنیست ، بە تایبەتی خەتی رەسمی حزبی کۆمۆنسیتی کریکاریی ، کە ئەم جوڵانەوەیە زیاتر لە خزمەت باڵیکی ناو رژیمەو دژی سەراپای ڕژێم نی یە لە خزمەت بەرژەوەندی یەکانی جەماوەری ناڕازی نی یە ، وە سەرەنجام ئەو جوڵانەوەیە بێ ئاکام مایەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناڕەزایەتی پەرش و بڵاو هەر بووە تا لەسەرو بەندی یادی شانزەی ئازەرو، هاوکات راگەیاندنی بودجەی ئەمساڵی رژیم ، کە بەشی شێری بۆ دامودەزگا سەربازی و چەکداری یە سەرکوتەگەری یەکان تەرخان کردوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گەندەڵی و دزی سەرانی ڕژێم هەموویان بوونەتە ملیونێرو ملیاردێر هەموویانەوە خامەنەئی ڕێبەری ڕوحانی .لە کاتیکدا برسێتی و هەژاری و بێ‌کاری و بێ خانەولانەیی بێ خزمەتگوزاری ڕەهاو گەیشتۆتە ئەوپەڕی ، کەچی لە بودجەی ئەمساڵدا ڕێژەی زیاتر دانراوە بۆ بە کۆمەک و هاوکاری دەستەو تاقم و ڕژێمە ئیسلامی یە کۆنەپەرستەکانی هاوپەیمانی خۆیان .هەموو ئەمانە کارێکی وای کرد کە خەڵکی نارەزایەتی یە پەرش و بڵاوەکانیان گردو کۆ کەنەوە . وە لە هەفتەکانی سەرەتای ساڵی نوێوە دەس دەنەوە نارەزایەتی لە زۆربەی شارەکان و دروشمەکانیان تا رادەی ڕوخانی هەموو دەسەڵاتی ئیسلامی بەرزکەنەوەو مۆری جوڵانەوەیەکی سەربەخۆ تا رادەی راپەرین لە نارەزایەتی یەکانیان بدەن..
خۆ یستا ئەگەر ئەم جولانەوە نارەزایەتی یە لەم دەورەیەش سەرکوت بکرێ و خاموش بێتەوە ئەوە بیگومانە لە داهاتوی نزیک بە گورو تینێکی زۆر زیاتر‌و رێکخراو تر سەرهەڵدەداتەوە تا رادەی راپەرینی جەماوەری دەچیت. تەنانەش لە داهاتودا چاوەروانی ئەوەی لی دەکری ببیتە راپەرینیکی چەکداریش و مایەی روخانی رژیم. هەر بۆیەش لە ئێستاوە ئەم ئاکامە بۆتە جێگای پرس و ڕای خەڵک و بە تایبەتی پرسیاری ئەوەی ئاخ‌و ئەمجارە ئیران کێ دەیباو دەکەوێتە دەستی کێ ، ڕاست یان چەپ؟!!
لە وەڵام بەم پرس و پرسیارە بە رای ئێمە یەک راستی واقعی هەیە پێویست دەکا بە وردی سەرنجی لێ بدرێ و ئەنجامگیری لی بکری ئەویش ئەوەیە جولانەوەی ئەمجارە تەواو سەربەخویە لە بالەکانی ناو رژیم و تەنانەتلە بڵلە راستە کانی دەرەوەی ڕژێمیش کە بەهێز ترینیان موجاهیدین و سەڵتەنەتتەلەبەکان – شاخوازەکان- نن
وە ئەم جوڵانەوە سەربەخۆیە راستەو خۆ چین و توێژە کانی خوارەوە لە کرێکاران و بێکاران و مامۆستایان و لاوانی و قوتابیان و بە تایبەت ژنان و هەروەها بێ خانەولانەکان و دەسفرۆشان دەستیان داوەتێ . ئەگەرچی بە شێوازی یەکگرتو ڕێکخراو و چوارچیوەی رێکخراوی سەراسەری و بە پلان و نەخشە بۆ دارێژراو و خاوەنی یەک رابەری رۆشن و بەدیلی چینایەتی نی یە ، بەڵام ئاماژەکان دیارن بە تایبەتی بەهۆی بەهێزی پێگەی چەپ و بزوتنەوەی کریکاری و ژنان لە چاو هەموو ووڵاتانی رۆژهەڵات..
جا گەر لەم گوشە نیگایەوە سەرنجی بدریتی ئەوە ئەگەری زۆر هەیە ئەمجارە ئیران چەپ بیبا.
٧-١-٢٠١٨
من پیاوێکی سیاسیم … هیوا سەعید
من پیاوێکی سیاسیم
ناسینی کەسم لێ زیاد نییە
زانا و نەزان
مەلا و قەحپە
شاعیر و بازرگان
هەمووی بە دۆستی خۆم دەزانم
ئەوەی گوێی هەیە با تێ‌بگا.
من پیاوێکی سیاسیم
لە پشتەوە دەوەستم بۆ ئەوەی بچمە پێشەوە
نۆرە دەگرم بۆ ئەوەی نۆرەبڕی بکەم
سڵاو لە هەموان دەکەم
بۆ ئەوەی وەڵامی کەس نەدەمەوە
لەگەڵ هەژارەکان دادەنیشم
بۆ ئەوەی بگەمە سەرمایەدارەکان
ئەوەی چاوی هەیە با ببینێ.
من پیاوێکی سیاسیم
لە پەنا لێبوردەیی گەورەییم دەوێ
کوێرێک لە شەقام دەپەڕێنمەوە
بۆ ئەوەی چاوساغەکان بە هەڵدێردا ببەم
قۆڵ دەخەمە بن باڵی شەلێک
بۆ ئەوەی ڕاوەستاوەکان بەردەمەوە
کە بۆ منداڵێک دەنوشتێمەوە و دەست لە ملی دەکەم
بۆ ئەوەیە گەورەکان
لە بەردەمم بکەونە سەرچۆک و
دەست بە پێمەوە بگرن
ئەوەی هۆشی هەیە با بیر بکاتەوە.
ئالان بادیۆ: نابێت ئازادییەکی ڕەها لە کۆمەڵگەدا دروست بکەین کە سەرمایەدار تێیدا پاشا بێت.
د. شه‌ونم یه‌حیا
دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی – زانكۆی سۆربۆن …..
ئالان بادیۆ فه‌یله‌سوفێكی فره‌نسی یه، نوسین و بیروڕاكانی چه‌ندان ڕه‌هه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه (ماتماتیك ، لۆژیك، زانستی ئه‌نتۆلۆجیا (بوونناسی) و هونه‌ر وسینما ، خۆشه‌ویستی وشكردنه‌وه‌ی سایكۆلۆجی) ، له‌هه‌موویان گرنگتر كه بادیۆ فۆكسی خستۆته سه‌ری “جێوپۆلێتك” ئه‌ویش بریتین له‌چه‌مكی (سیاسه‌ت ، هاوڵاتی ، ده‌وڵه‌تی هه‌قیقی ، هه‌ڵبژاردن، هه‌ژموونی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر جیهان، گۆرانی جیهان، خۆپێشاندان و شۆرش ، كۆمه‌ڵگه‌ی ئایدیالی كۆمه‌نیسستی ”
بادیۆ پێ وایه ” سیاسه‌ت تاكه هێزه ده‌توانێ دسپلینی نوێ دروست بكات ، بڕیار ده‌دات كێ به‌هێزه و هه‌ژموون ده‌كات و كێ لاوازه. بۆیه كاتێك كه ده‌وڵه‌ت ده‌رووخێ سیاسه‌تیش ده‌رووخێ له‌گه‌ڵی ، ده‌وڵه‌تبوون په‌یوه‌سته به سیاسه‌تكردنه‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌بێت سیاسه‌تیش نابێت .
به‌ڵام من پێم وایه بۆ گۆرینی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌ی سیاسی ، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت نیه كه ده‌روخێنی ، به‌ڵكو حكومه‌ت و سیاسه‌ته‌كانی ده‌روخێن و ده‌گۆردرێن ، بۆ نموونه ئه‌وا رژێمی به‌عس له 2003 رووخا ، نه‌ك ده‌وڵه‌تی عێراق ، بۆیه ده‌وڵه‌ت چه‌مكێكه به نه‌گۆری ده‌مێنیته‌وه و قاڵبی خۆی وه‌رگرتوه مه‌گه‌ر له چه‌ند دۆخێكی تایبه‌تدا نه‌بێت .
لای بادیۆ “سیاسه‌ت بریتیه له په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌ر و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و رووداو شۆرش ، له‌گه‌ڵ گواسته‌نه‌وه‌ی ئایدیای گشتی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی گلۆباڵ”
سیاسه‌تكردن لای بادیۆ پاشخانێكی مێژوویی هه‌یه ، پرسێكی جه‌نگاوه‌ریی و تێكۆشانه ، په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كێ له هه‌مووان ئه‌كتیڤتره ، سیاسه‌تكردن ته‌نیا بریتی نیه له‌وه‌ی هاوڵاتیان به ئاره‌زووی خۆیان چه‌ند وه‌رقه‌یه‌كی ره‌نگاو ره‌نگ ، بخه‌نه ناو سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.
سیاسه‌ت گرنگه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ڕێكبخرێت.
ئه‌گه‌ر لای بادیۆ ده‌وڵه‌تبوون په‌یوه‌ست بێت به سیاسه‌تكردنه‌وه ، ئه‌وا لای “میشیل ئۆنفری ” بوونی ده‌وڵه‌ت ، په‌یوه‌سته به بوونی گه‌رێنتی بۆ ئازادی .
بادیۆ ئه‌و پرسیاره له ئۆنفری ده‌كات و ده‌ڵی ” من نازانم تۆ مه‌به‌ستت كام ده‌وڵه‌ته ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ركه‌ی لێكترازا بێت ، ئه‌وه گه‌رێنتی بۆ ئه‌نجامدانی مایكرۆ شۆرش بۆ ئازادی نیه. باس له چ فیگورێكی نوێ بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ی كه گه‌رێنتی به هاوڵاتیانی بدات ؟
ئۆنفری له وه‌ڵامدا ده‌ڵی ” پێوه‌ری دادپه‌روه‌ری ، ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌بێت ده‌وڵه‌ت نیه ، چونكه دادپه‌روه‌ری گه‌رێنتی هه‌لی به‌شداری هاووڵاتیان و گۆرانی پۆزه‌تیڤ و هاوكاری ده‌دات ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی گه‌رێنتی بوژانه‌وه به هاوڵاتیانی بدات ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی خزمه‌تی ئازای بكات ، نه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كار به لۆژیكی به‌زاندن بكات، و سنوری ماف و هه‌ڵویسته‌كانی هاوڵاتیان پێشیل بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به ئایدیایه‌كی جیاواز هه‌یه . ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مدێت به لۆژیكی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له رێگای په‌رله‌مانه‌وه مۆرگێكی دادپه‌روه‌رانه دروست بكرێت.
“هه‌ڵبژاردن ته‌ڵه‌یه‌ك بۆ گه‌مژه‌كان” ، ئه‌مه یه‌كێك له دروشمه‌كانی ماوی له سالی 1968 بوو ، بادیۆیش بۆ خۆی ماویست بوو ، به‌ڵام ئه‌و به شێوه‌یه‌كی قوڵتر بیری ده‌كرده‌وه و ده‌پرسێت ، ئایا هاوڵاتیان هه‌موویان به ئاگان یان كار به‌م ڕه‌سته‌یه ده‌كه‌ن ؟ له‌و بڕوایه‌دان گووتار و دانپێدانه‌كانی كاندیه‌كان به كه‌ڵكی ئه‌وان دێن و ئازار و ناخۆشیه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه!!!
هه‌موو ئه‌و رێپێوان و خۆپێشاندانانه به‌ناوی جۆراو جۆر ده‌كرێت ، ته‌نیا جۆش و خرۆشی سیاسی و شۆرش وداوای ماف له‌و بزووتنه‌وانه ده‌بینم ، بۆ نموونه له میسر ئه‌وه ده‌بینم كه چه‌ندان كه‌س له ده‌وری بڕوایه‌ك یان فیكرێك كۆبوونه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌موویان له كۆتاییدا له خزمه‌تی په‌رله‌مانن ، ئێمه له‌به‌رامبه‌ر یارییه‌كی میدیای زۆر گه‌وره‌ین ، هه‌روه‌ها پێ وایه هه‌ڵبژارن پرۆسه‌ێكی ” فریوانه” ته‌نیا ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ وه‌همی دیموكراسی ساخته. ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه كه حزبه یان رێكخراوێك یان سه‌رمایه‌دار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان دروستیان كرد بێت.
بادیۆ باس له قه‌یرانی مۆدیلی هه‌ژموونگه‌رایی له ژێر ناوی “ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی” وا له هاوڵاتیان ده‌كات فه‌رامۆشی سیاسه‌ت بكه‌ن . به‌لای بادیۆ ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی هاوڵاتیان له به‌شداری سیاسی دوورده‌خاته‌وه ، بۆیه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته نێوان (كۆمیدیا و تراژیدیا) ، ئه‌و باس له سۆزی هاوڵاتیان له خۆپێشاندان و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات . پێ وایه “هه‌موو ئه‌و سۆزدارییه له لایه‌ن رێكخراوێك یان گرووپ یان پارتێك مه‌نیفێستكراوه”
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌قیقی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به سروشتی فراوان ده‌بێ ، حزبێك یان گرووپ یان لایه‌نێك سه‌رپه‌رشتیان ناكات. تاكه رێگا بۆ گۆرینی ده‌سه‌ڵاتیش ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌قیقی و سروشتی یه.
گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراسی كه ده‌یبینی لای بادیۆ هێشتا هه‌ر كه‌مینه‌ن ، ناكاته هه‌موو ، نموونه به خۆپێشاندانه‌كانی وڵاتی میسر ده‌هێنێته‌وه له 2011 ، ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر چی ملێونێك یان دوو یان سێ ملێۆن هاوڵاتی له مه‌یدانی ته‌حریر بوون ، به‌ڵام هێشتا له چاو هه‌موو میسر هه‌ر كه‌مینه‌ن. كاتێك كه ده‌یانگوت هه‌موو میسر لێره‌یه ، ئه‌وا وه‌همێكی گه‌وره بوو . هه‌ر چه‌ند بوون هه‌ر ده‌مێنه‌وه كه‌مینه‌ن.
ئه‌گه‌ر “قبوڵی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین ، ده‌بێ قبوڵی ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی بكه‌ین” كاتێك كه ئیخوان له میسر به رێگای هه‌ڵبژاردن له‌دوای مبارك ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست ، ئاماده نه‌بوون ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ن ، ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ‌گیرا كه دیموكراسی نه‌بوو . مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به دیموكراسیه‌وه نه‌بوو ، به‌ڵكو دڵگران بوون به ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی هێنایه حوكم بوو.
له‌لای فه‌یله‌سوف ئه‌وه‌ی گرنگه چ شتێك (راسته و دادپه‌روه‌ره‌و و باشه) به پوه‌ندی به ژماره‌وه نیه ، ڕه‌نگه هاوڵاتیان بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه له هه‌لبَژاردنه‌كانیان له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركوتكار یان خائین یان خۆفرۆشت بۆ هه‌ڵبژێن.
بادیۆ پێ وایه” هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دیالێكتیكی له نێوان ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت به باش و دادپه‌روه‌ر و راستی ده‌زانێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه به باش و راست و دادپه‌وه‌ری ده‌زانێ نیه.”
ئێوه نا‌لێن دیموكراسی به واتای ده‌سه‌ڵاتی هاوڵاتیانه ، دێمه سه‌ر ئه‌و خاڵه له چ بوارێك هاوڵاتیان به‌شداری له‌و بڕیارانه‌ی كه جه‌وهه‌رین له سیاسه‌تی ناوخۆ یان ده‌ره‌وه یا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ره‌وشی بانكه‌كانه‌وه هه‌یه ده‌كه‌ن ، ته‌نیا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوونی هه‌یه كه كه‌مینه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆلیگاریشه .
ئێمه هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی (دكتاتۆری ، تێوكراسی، ئه‌رستۆكراتی ، ئۆلیگارشی ، مۆنارشی ) ده‌كه‌ین ، به‌ڵام هیج كات هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی ناكه‌ین ، له‌ناو سیسته‌می دیموكراسی ناژین ، به‌ڵكو له‌لایه‌ن رژێمێكی ئۆلیگاریشی (دارایی و سیاسی و میدیای) هه‌ژموونكراوین.
من ره‌فزی دیموكراسیه‌تی هه‌قیقی ناكه‌م ، به‌ڵكو ره‌فزی ئه‌و دیموكراسیه ده‌كه‌م كه وه‌همه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك نۆرم و پێوه‌ر و بڕیار ڕوونراوه ئاداكه‌ی له‌ده‌ستی كه‌سانی ئۆلیگارشیه .
ڕه‌نگه سیسته‌مێكی سیاسی باشتر له دیموكراسی له ئاینده‌دا په‌یدا بێت ، كه یه‌كێك له داهێنانه‌كانی مرۆڤایه‌تی بێت.
ئیوه ده‌زانن سیسته‌می تیۆكراسی ، سیسته‌مێكی چه‌وسێنه‌ر بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه ، زیاتر له دیموكراسی ره‌نگه دیموكراسی له ناوبڕێكی كورتی مێژووییه‌وه ده‌رچوو بێت. به‌تایبه‌تی نزیكه یان په‌یوه‌سته به سه‌رمایه‌دارییه‌وه ، سیسته‌می په‌رله‌مانی دیموكراسی وه‌كو سیسته‌مێكی جێگیر هیچ بوونێكی نیه ، ته‌نیا به وجوودی ئابووری سه‌رمایه‌داری نه‌بێ ، بۆیه میراتگیری راسته‌وخۆی جێگیره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ئاشكرایه.
بادیۆ بانگێشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئایدیالی كۆمه‌نیستی ده‌كات، به‌ڵام كێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ڕێوه ببات ؟ ئایا بادیۆ وه‌كو فه‌یله‌سوفێك ؟
بادیۆ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ” ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێویسته هه‌موو له به‌رێوه‌بردنی به‌شدار بن ، فیكر و هه‌ق و عه‌قڵ بنه‌مای حوكمكردن بێت ، به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیموكراسیه‌تێكی هه‌قیقی تێدا بوونی هه‌بێت ، هاوڵاتیان له ده‌وڵه‌ت جیانه‌كرابێته‌وه . نا ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ركوتكارییه‌ی شه‌رعیه‌تی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ربگرێ .
گرنگه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بونیاد بنێن وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی لیبراڵ نه‌بێ ، سه‌رمایه‌دار و ئۆلیگارشی توندڕه‌و تێدا ڕاوچی بن . نابێت ئازادییه‌كی ڕه‌ها كۆمه‌ڵگه دروست بكه‌ین ، كه سه‌رمایه‌دار تێدا پاشا بێت.
بۆ شیكردنه‌وه‌ی شۆرشیش له نێوان بادیۆ و میشیل ئۆنفری ، بادیۆ باس له شۆرش ده‌كات
La revolution)) به‌ڵام ئۆنفری باس له شۆرشه‌كان ده‌كات به كۆ les revolutions)) .
*به‌شێك له دێباكانی ئالان بادیۆ
France2-
Contre courant badiou-
جیهان لە چنگى ئیمپراتۆردا – 4 – … سمکۆ عەبدولکەریم
بەشى چوارەم
ئەمرێکا بەردەوام لە چوارچێوەى بیردۆزى “سیاسى و ئابورى و سەربازى”یەوە کە لە لایەن سیاسییەکان یان بیرمەندانى وڵاتەکەیەوە داڕێژراون، نەخشە رێگاى سیاسى دوور‌و نزیکى ئەمریکاى کێشاوە، ئەمە جگە لەبەرچاوگرتنى لایەنى “کۆمەڵایەتى و جوگرافى” کە، شتێک نەماوە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا حیسابى بۆ نەکردبێت.
بۆیە دەبینین ئەمریکا زۆر دوورتر لە‌و مێژووەى ئێمە ئاماژەمان بۆى کردوە، بیرى کردۆتەوە، بیرکردنەوەیەک کە ئێستا دونیا دەبێت تێبگات ئەمریکا لە کوێوە سەرى هەڵێناوە و لە کوێ و کەى، ئەو سەرەى نەوى دەکات.
لە (2-ى دیسمبەرى ساڵى 1823، جیمس مۆنرۆ) پێنجەم سەرۆک کۆمارى ئەمریکا بنەماو رێبازێک دادەڕێژێ کە تا ئێستاش هەناسە دەدات، ئەو رێبازەى هەر بە ناوى خۆیەوە ناسراوە (رێبازى مونرو)
(جیمس مۆنر) لە رێگەى بەیاننامەیەکەوە، کە ساڵى (1823) ئاراستە گۆنگریسى وڵاتەکەى دەکات، ئەو بنەمایانە رادەگەێنێ کە دڵنیایى سەربەخۆیى دەداتە وڵاتانى خۆرئاواى نیوە گۆى زەوى، لە دژى دەست تێوەردانى وڵاتانى ئەوروپى، چ بۆ چەوساندنەوەیان، یان بڕیاردان لە مافى چارەى خۆنووسین، هەر بە پێى ئەو رێباز و بنەمایانەى مۆنرۆ رێگە لەوە دەگرێت ئەوروپییە ئەمریکییەکان، ژێردەستەى داگیرکارى هیچ هێزێکى ئەوروپى بن، لە ئایندەدا.
سەرەنجام دەرکەوت کە ئامانجى سەرەکى لە‌و بەیاننامەیە رێگریکردنە لە دروست بوونى هەر جۆرە داگیرکارییەکى نوێ، لە هەر یەک لە ئەمریکاى باکور و باشوور، لە لایەکى تریشەوە بەربەستکردنى سنورى ئەو داگیرکاریانە بوو، کە هەبوون.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، رێبازى (مۆنرۆ) نەک هەر سوودێکى بازرگانى واى نەبوو بۆ ئەمریکا کە شایانى باسکردن بێت، رێگریش نەبوو لە بازرگانیکردنى وڵاتانى ئەوروپى، لە سەروى هەمووشیانەوە بەریتانیا، کە پشکى شێرى بەرکەوتبوو، هەروەها نەبووە هۆى باشترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و وڵاتانى ئەمریکاى لاتینش.
چونکە ئەو وڵاتانە ئەو بنەمایەیان وەک فەلسەفەیەکى پارێزگاریکردنیان لێکنەداوە، بۆیە لێى بێزار بوون و پێیان وابوو، ئەمە رێگا و هۆکارێکە بۆ زاڵبوون بە سەریاندا، واتە وڵاتانى ئەمریکاى لاتین هێندەى لە هەیمەنەى باکور دەترسان، هێندە ترسیان لە وڵاتانى ئەوروپى نەبوو.
“سیودۆر رۆزڤێلت”بیست و شەشەمین سەرۆکى ئەمریکا، مانا‌و روحێکى نوێى وەبەر ئەو رێبازەى مۆرنرۆ دا، بە شێوەیەک پێوابوو بێدەسەڵاتى و هەر جۆرە هەڵەیەک لە لایەن وڵاتانى بچووکى ئەمریکاى لاتین، دەبێتە هۆى وروژانى وڵاتانى ئەوروپا بۆ دەست تێوەردان.
لە ئەنجامى ئەم تێگەیشتنەدا رۆزڤێلت بۆ پشتیوانیکردن لە رێبازى (مۆنرۆ) داواى لە وڵاتەکەى کرد رێگاى بدرێت دەست تێوەردان لە وڵاتانى لاتین بکات و لە چوارچێوەى سیاسەتى (دارى سەرکێش) ( سیاسە العێا الغلیڤە) هێزى سەربازى رەوانە بکات.
ئەوەبوو ویلایەت یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە ساڵى (1905) هێزى ناردە دۆمنیکان و لە ساڵى (1912) ش بۆ نیکاڕاگوا و ساڵى (1915) ش هێزى ناردە هایتى.
بەڵام لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی ئەمریکا بە پەیوەندییەکانی خۆیدا چووەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین، بەشێوەیەک جۆرێک لەدڵنیایی دانێ لەوەی، کار بۆ سیاسەتێکی باشی هاوسێیەتی دەکات، ئەمەش ئەو گۆڕانە جۆرییە بوو کە دواتر لەنیوەی یەکەمی سەدەی رابردوودا لەسیاسەتی ئەمریکادا رەنگیدایەوە، واتە پەنابردنە بەرهێزی سەربازی بووە بیرکردنەوەی سێیەم لە سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکادا، دوای بەکارهێنانی سیاسەت‌و ئابووری، وەک دوو بنەماى سیاسى بۆ پەلهاویشتنەکەى بۆ دەرەوەى خۆى.
بۆیە دەبینین ئەگەر ئەمریکا زۆر ناچا نەبووبێت پەنای نەبردۆتە بەر بەکارهێنانی هێز، ئەگەریش ئەوەی کردبێت لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەتی جیهانیدا کردویەتی، وەک شەڕی ئەفغانستان‌و عیراق، کە هەمیشەش خۆی سەرکرایەتی کردوە، ئەمەش جارێکی دیکە چۆتە خزمەت زیاتر باڵابوونی ئەمریکاو قایمکردن و سەلماندنی ئەو راستییەی کە «ئەمریکا دروستکەری جیهانە» کە (رۆبێرت کاجان) لە بۆچوونێکیدا دەیهەوێ بیسلمێنی، ئەو هەیمەنەو ئیمپراتۆریەتەی ئەمریکا نەک هەر لەپاشەکشەدا نییە، بەڵکو وێڕای قەیرانە دارییەکەی( 2007) و هەڵکشانی «چین» لەڕووی ئابوورییەوە، ئەمریکا هەر لەپێگەی خۆیدایەو هەموو ئەو ئاماژانەش کە باس لەلاربوونەوەی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن هەڵەن.
هەرچەندە( کاجان) دان بەوەدا دەنێ کە ئەمریکا لەتوانایدا نییە، لەتەواوی دۆسییەکەندا ئیرادەی خۆی بسەپێنێ، هەرچەند جۆرێک لەسەرکەوتنی لەعیراق بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لەهەوڵەکانی بۆ بەربەستکردنی تەشەنەکردنی پیشەسازی ئەتۆمی و لەنێوبردنی قاعیدەو برەودان بەپیشەسازی چەک و تەقەمەنی، هەروەها دەستپێوەگرتنی تۆڕی هاوپەیمانییەتی لەگەڵ ئەوروپاو زۆر لەهێزەکانی ئاسیا، لە‌و روانگەیەوە کاجان پێیوایە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە تائێستا، هەیمەنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک هێزێکی جیهانی جێگیرەو، لەتوانایدا هەیە هەر شتێک بیەوێ بیکات، بەشێوەیەک وای داناوە کە لەئێستادا دوای رۆمای کۆن، ئەمریکا توانادارترین هێزی سەر رووی زەوییە.
ئێران, هەستانی برسیەکانی نان و هزر! …. هەورامان عەلی
خۆپیشاندان و ئالۆزیەکانی نێوخۆیی ئێران تادێت زیاتر پەرەدەستێنێت. پێناچێت هاتنە مەیدانی ئەم جارە ، وەك سەرهەڵدانەکانی تر سەرکوت بکرێت ، بەتایبەتی گەر ئەو ڕاستیەش بزانین ، کۆماری ئیسلامی لەنێو کۆمەڵگەی نێودەولەتیدا ڕژێمی بێزرا و خاوەن دۆسێیەکی ئەستوری پێشێلکاری یاسا و ڕێسا نێودەولەتیەکانە.
بەجیا لە‌و تۆمەتانەی سەرانی ڕژێمی ئیسلامی دیدەنە پاڵ دەولەتە خۆرئاوایەکان لەسەروی هەمووشیانەوە ئەمەریکا کە گوایا ڕۆڵی گەورە لە شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی ئەمڕۆیی ئێران‌دا، دەگێرن . گەلێك هۆکاری ڕاستەقینە هەن کە وادەکەن ، هەر ڕوداو و خۆاستێکی چکۆڵانە ، زۆر بە خێرایی بگۆڕێت بۆ بزوتنەوەیەکی سەرتاسەری و چارەنوسی دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران ڕووبەڕووی داڕوخان و تیاچوون بکاتەوە. کە لێرەدا هەندێکیان دەخەمە روو:
– هۆکاری سیاسی
بێ هیچ گومانێك ئەم سێ دەیە و نیوەی تەمەنی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران بە یەکێك لە ڕەشترین و خوێناوی ترین لاپەرەکانی مێژووی سیاسی و حوکمرانی بووە لە ئێران‌دا. ئەم ڕژێمە هەر لە سەرەتایی هاتنەسەر کاریەوە تا ئەمڕۆ هیچ ڕۆژێکی تەمەنی بە بێ سەرکوت و خوێنڕێژی بەسەر نەبردوە ، وەلامی ئەو لە بەرامبەر هەر خواستێکی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی خەلکی وەتەنگهاتوی ئێران‌دا ، زیندان و کوشتار بووە. ژمارەی ئەو تێکۆشەرانەی بە درێژایی دەسەڵاتی ئەم ڕژێمە لە سیاچاڵەکانیدا لە سێدارە دراون لە دوو سەد هەزار تێکۆشەری سیاسی تێپەڕیوە ، بەجۆرێك لە دنیایی ئەمڕۆدا دوایی وڵاتی چین کە ژمارەی دانیشتوانی لە ملیار و نیوێك تێپەڕیوە ، کۆماری ئیسلامی لە پلەی دووەمدا دێت .
لە ئێرانی ئەمڕۆدا سەکوتی سیاسی و پێشێلکردنی مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤ بە یاسا ڕێکخراوە! خودی یاسایی بنەرەتی وڵات ، مانیفێستی خنکاندنی هەر جۆرە دەنگێکی ئازادیخوازانە و مرۆڤدۆستانەیە.
– هۆکاری ئابوری
ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە ، خاوەن گەلێك سەرچاوەی کانزایی و زەوی بە پیت و بەرەکەتی کشتوکاڵیە ، لە بواری بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و گازی سروشتیەوە لە دوای سعودیە لە پلەی دووەمدا دێت لە ئاستی جیهاندا ، بەم حاڵەشەوە بەپێی ڕاگەیاندنی پەروێز فەتاحی سەرۆکی ( بنیادی امام خومەینی) ژمارەی ئەو ئێرانیانەی لە ژێر هێڵی هەژاریەوە دەژین لە ٤٠ ملیۆن کەس واتە نیوەی دانیشتوانی ئێران ، تێپەڕیوە!
بە پێی ئامارەکانی خودی دەزگاکانی ڕژێم زیاد لە ١٢% هێزی کاری وڵات بێکارن ، زۆر لە‌و ڕێژەیەش زیاتر بێ‌کاری ڕازین ( بطالة مقنع) . لە ٢٥% دەرچوانی زانکۆ و ئامادەیەکان دوای تێپەڕبوونی چوارساڵ بەسەر تەواوکردنی خوێندندا هێشتا بێکارن. لە ئێرانی ئەمڕۆدا زیاد لە ١٠ ملیۆن هاوڵاتی لە حەلەبیادەکان ، لە گۆڕستان و لە نزیك شارە گەورە پیشەسازیەکان بە قوڕو تەنەکە سەرپەنایەکیان پێکەوە ناوە تا برسیەتی خۆیان و منداڵەکانیان تێدا بشارنەوە و لەوێدا دەژین!*
دزی وگەندەڵی بەرپسە گەورەکان و بە هەدەردانی سامانی گشتی ، یەکێکە لە سیما دیار‌و بەرچاوەکانی ئەم ڕژێمە. ئەوان جگە لەوەی دەستان بەسەر سامانی وڵات‌دا گرتووە ، هاوکات سامانەکەشیان بردوەتە دەرەوەی وڵات و لەوێ وەگەڕیان خستووە! تەنیا چەند نمونە باس دەکەم :
نازیەیی خامنەیی ٧ ملیۆن دۆلاری لە بانکەکانی تورکیایە، ٥٦ ملیۆنی ئیۆرۆیی لە ئەڵمانیادایە،٢٢ ملیۆن پاوەندی لە بەریتانیایە ..
مشتبا خامنەیی یەك ملیار پاوەندی لە بەریتانیا ، دوو ملیار و دوسەد ملیۆن ئیۆرۆی لە ئەڵمانیا ، ٧٦٦ ملیۆن دۆلار لە قەتەر و……
سەردار ئەحمد وەحیدی ٣٢ ملیۆن دۆلار لە دوبەی، ٦٥ ملیۆن دۆلار لە تورکیە، ١٢٢ ملیۆن دۆلار لە ئەڵمانیا…
مشتبا مسباحی یەزدی ١٨٤ ملیۆن دۆلار لە دوبەی ٢٢١ ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیایی ( الناخال) ، ٥٥ ملیۆن ئیۆرۆ لە ئسپانیا …
عەلی مسباحی یەزدی ٤٥ ملیۆن دۆلار لە دوبەی ١٧ ملیۆن دۆلار لە تورکیە ، ٦٥ ملیۆن پاوند لە بانکەکانی بریتانیا ، ٧٥ ملیۆن دۆلار لە باشوری ئەفەریقا و ١١٠ ملیۆن ئیۆرۆ لە ئەڵمانیا……. باقی سەرانی ڕژێمیش وەك ئەمانە تاڵانکەری سامانی گشتی وڵاتن! **
بەڕیوەبردنی کەرتە گرنگەکانی ئابوری وڵات لەلایەن سوپای پاسدارن ، گەمارۆیی ئابوری و هەڵاوسانی نرخی دراو ، کە ساڵی ڕابردوو ڕادەی هەڵاوسان گەشتوەتە ١٣% ، گرانی و چونەسەری نرخی کاڵاکان ، تایبەتکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و …..هتد هەموو ئەمانە هەلومەرجێکیان خوڵقاندووە کە هەژاری و بیدەرەتایی و کوێرەوەری ، بەربینی بە زۆربەی دانیشتوانی ولات گرتووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەلێشاو چینی ناوەندی کۆمەڵگە بە ڕیزی هەژارانی وڵاتەوە پەیوەست دەکات. تەنیا لە ساڵی ڕابردودا پێنج بانك و ناوەندی گەورەی وەبەرهێنان مایەپوچی خۆیان ڕاگەیاندوو ٢،٥ ملیۆن خێزانی لە چینی ناوەنجی کۆمەڵگە بە هەژارەکانەوە پەیوەست کرد.
ڕژێم نەك هەر هیچ بەرنامەیەکی بۆ بەرگرتن بەم داڕوخانە گشتیەی ئابوری ولات و هەلومەرجی سەختی ژیانی خەڵکی نیە، بەڵکە بڕیارە لە ساڵی داهاتودا نرخی سوتەمەنیەکان ٥٠% بچێتە سەر و ئەو کۆمەکە دەوڵەتیەش ببڕی کە زیاد لە ٣٥ ملیۆن خەڵکی بێدەرەتانی ئێران لێی سودمەند بوون.
– هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان
ڕژێمی حاکم لە ئێران‌دا ڕژێمێکی مەزهەبیە ، تەواوی یاساکانی ڕێکخستنی خێزان و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤ ئیلهام لە یاسا مەزهەبی و بەدیاری کراوی ئیلهام لە شەریعەتی ئیسلامی وەر دەگرێت . لە هەر شوێنێکی دنیادا ئیسلامیەکان دەسەڵات بگرنە دەست ، یەکەمین قوربانی ئەو دەسەڵاتە ژن و مافەکانی دەبن. لە ئێرانی دوای دەسەڵاتی شاهنشایی ، ژنان قوربانی سەرەکی ئەو وڵاتە بوون. شیعەکان هەر لە یەکەمین ڕۆژەکانی هاتنە سەرکاریان بە کردەوە یاسایی باری کەسیەتییان وەلانا و پەیرەویان لە ( یاسایی جعفری) شەرعی کرد.
کرۆکی ئەو یاسایە لێسەندنەوەی کەرامەت و بڕیار و کەسایەتی ژنە . گۆڕینیەتی لە کەسایەتیەکی سەربەخۆیی خاوەن ماف و بڕیارەوە بۆ کۆیلەیەکی دەستەمۆ و وەڵامدەرەوەی ئارەزوەکانی پیاو..
خومەینی دامەزرێنەری ولایەتی فەقی و باوکی ڕۆحی شیعەکانی جیهان لە کتێبی دووەمی ( تحریر الوسیلة) لە لاپەڕە ٢٤١ دا دەبێژێت:
” هاوسەرگیری لەگەڵ کچی خوار تەمەنی ٩ ساڵیدا جائیز نیە ، بەلام دەتوانی لێی بسویت ، پیابێنیت ، ئارەزوە سێکسیەکانی خۆتی پێ دامرکێنیتەوە ، تەنانەت گەر منداڵی نێو بێشکەش بوو! ”
ئەمە کرۆکی ڕوانین و جێگە و ڕێگەی ژنە لە شەرع و بیرکردنەوەی ئەمانەدا.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاکاندا ، هەڵاوادنی ڕەگەزی ، حجابی ئیجباری ، بازرگانی کردن بە هەست و جەستەی ژنان بووە بە یاسا لە کۆمەڵگەدا! ئەمە هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی بێ ڕەوشتی یاساییە کە خۆی لە زواجی شەرعی ، متعە و سیغەدا دەبینێتەوە کە ڕاستەو خۆ مەلا و ئاخوندەکان ڕۆڵی دەڵاڵی تێدا دەگێڕن!
یەکێك لە کێشە گەورەکانی کۆمەڵگەی ئێران گیرۆدەبونە بە مادەهۆشبەرەکان . بەپێی ئامارەکان نزیکەی ٢ ملیۆن مرۆڤ لە ئێرانی ئەمڕۆدا بەدەست ئەم بەڵا کۆمەڵایەتیەوە دەنالێنن و خۆیان خێزانەکانیان لەگەڵ چارەنوسێکی نادیار بەرەو روون . ئەوەی لە خەڵکی ئێران شاراوە نیە ، سەرکردەکانی سوپا و باقی دامەزراوەکانی دەوڵەت خۆیان بازرگانی سەرەکی ئەو مادە هۆشبەرانەن.
– هەناردەی شۆڕش
کۆماری ئیسلامی هەر لەگەڵ هاتنەسەر کاریەوە وەك ڕژێمێکی مەزهەبی دەمارگیر و دواکەوتوو ، یەکێك لە دروشمەکانی هەناردە دەرەوەی ئەو بەڵایەبوو کە خۆیی ناونابوو شۆڕشی ئیسلامی! ئەم ڕژێمە نە تەنیا بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەلگای ئێران ، نەتەنیا بۆ میللەت و مەزهەبە جیاوازەکانی دانیشتوی نێو ئێران ، ڕژێمی سەرکوت و قەنارە و خوێنڕێژی بووە ، بەلکە یەکێکە لە‌و دەوڵەتانەی خۆرهەلاتی ناوەڕاست کە دەستێکی بالای هەبوە لە تڕۆرو داسەپانی کۆنەپەرستی سیاسی لە ناوچەکەدا . ئەم ڕژێمە دەستێکی بالای هەیە لە نانەوەی شەر و ئاشوبی مەزهەبی و تائفی لە خۆرهەلاتی ناوەڕاستدا ، ئەو ڕاستەوخۆ لێپرسراوی ئەو خوێن و ماڵوێرانیە کە لە عێراق، سوریا ، یەمەن ، لوبنان و… زۆر شوێنی تریش ڕودەدات. ڕژێم بۆ بەرپاکردنی ئەم ئاشوبە ساڵانە بە ملیار دۆلار سەروەت و سامانی ئەو کۆمەڵگایە دەکات بە قورگی حیزبوڵایەکانی ناوچەکەدا . بەپێی هەندێك ئاماری نافەرمی دەسەڵاتدارانی ئێران ١،٨% لە بوجەی وڵات بۆ کەرتی تەندروستی خەرج دەکەن ، لەکاتێدا زیاتر ٢% بوجەی وڵات لە دەستێوەردانی دەرەوەدا خەرج دەکەن!
دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و نانەوەی پشێوی و شەڕی مەزهەبی ، مەترسیەکی گەورەی لەسەر ئاشتی ناوچەکە و جیهان پێكهێناوە.
بەدرێژایی سەد ساڵی ڕابردوو تورکیا ، مسر و ئێران ئەو سێ دەوڵەتە بوون کە سیستەمی حوکمرانی لە جیهاندا وەك کۆڵەکەکانی ئارامی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان تەماشای دەکردن . سیاسەتی مەزهەبی و سەرە ڕۆیانەی ڕژێم چ لە ناوخۆیی ئێران و چ لە ناوچەکەدا پشێوی و ئاڵۆزیەکی زۆری ناوەتەوە کە بە کردەوە هاوسەنگی هێز و ئارامی ناوچەکەی خستوەتە مەترسی گەورەوە. لە خۆڕانیە یەکێك لە دروشمەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانە ( نەغەزە ، نە لوبنان … گیانمان فیداتە ئێران!)
ئەگەرچی ڕژێم لە ڕۆژی یەکەمی ناڕەزایەتیەکانەوە ڕاستەوخۆ ئەم هەستانانەی بە پیلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل تۆمەتبارکرد ، بەڵام هۆکاری ڕاستەقینەی سەرهەڵدانەکان ئەو واقعیەتە تاڵەیە کە لەسەرەوە ئاماژەمان بە هەندێك لایەنی کرد.
لە ململانی خەڵک و دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران‌دا ، لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا هەمیشە ڕژێم هەوڵی داوە بە تاوانبارکردنی نەیارەکانی کە بەکرێگیراوی خۆرئاوان ، سەرکوت بکات .بەڵام ئەمرۆ چ بۆ گەلانی ئێران و چ بۆ ڕای گشتی جیهان ڕۆشن بوەتەوە کە ، ئەم ڕژێمە توانی وەڵامدانەوەی هیچ جۆرە خواستێکی ئەو خەڵکە نیە و ناتوانێت لە هیچ بوارێک‌دا چاکسازی بکات .
خەڵکی ئێران شایستەی ژیانێکی ئارام و پڕ لە نان و ئازادین کە ئەم ئومێدە بە ڕوخانی یەکجاری ئەم ڕژێمە نەبێت مەیسەر نابێت ، ئەمە پێش ئەوەی لێکدانەوەیەکی دڵخوازانەی منبێت ، ئەزموونی چواردەیە خەباتی خەڵکی ئێرانە.
*بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە سودم لە گەلێك ڕاپۆرتە هەواڵی ئاژانسەکانی جیهان وەرگرتووە لەوانە :
https://www.alarabiya.net/ar/politics/2018/01/05/%D9%85%D8%A7-%D9%88%D8%B1%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AD%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D8%AC%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%AE%D9%8A%D8%B1%D8%A9.html
** https://www.youtube.com/watch?v=sH6DbTzTTtg
***http://www.bbc.com/arabic/middleeast-42540721
هەستانی برسیەکان و پێویستی دابینکردنی ڕابەری کۆمۆنیستی! … سامان کەریم
برسیەکانی ئێران هەستاون، هەستاون بۆ نان. نان لە ئیران ئازادی دەوێت، هەروەک چۆن ماسی ئاو. خواستی نان یان خواستە ئابورییەکان، لە ووڵاتێکی وەک ئێران‌دا، ووڵاتێکی سیوکراسی و ئۆتۆکرسدا، هەر زوو گۆڕا بە بزوتنەوەیەکی فراوانی خۆبەخۆیی، بزوتنەوەیەک وەک قارچکی بەهار لە هەموو شار‌و شاروچکەیەک ڕق و توڕەیی و نەفرەتی خۆی دەکات بە گژ تەواوی نیزامی سیاسی دا. ئەمجارە، نە بزوتنەوەی سەوزمان هەیە وە نە مەسەلەی تەزویرکردنی هەلبژاردن، نە موسەوی کاریزمای ڕزگارییە، وە نە هیچ بالێکی دیکەی نێو حکومەت، ڕق‌و توڕەیی کەڵەکە بوو تەقیوەتەوە و بەگژ دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی دا چوە. ئەم واقعیەتە بە دروشمەکانی ناڕازیانەوە ڕۆشنە. لە دوای شۆڕشی ئێرانەوە ئەمە یەکەم بزوتنەوەیە کە بەم شێوەیە خۆی نمایش بکات.
هەستانی جەماوەری خۆبەخۆ، بێ رابەر، بەمانایەک بێکەس و بێ خاوەنە. هەموو مەسەلەکە ئەوەیە کە چ کەسێکی بۆ پەیدا دەبیت؟! چ کەسێک دەبێتە خاوەنی؟! کام بزوتنەوەو ئاسۆی سیاسی دواتر کام هێزو حزبە دەبنە خاوەنی ڕاستەقینەی و جلەوەکەی دەگرنە دەست و مۆری خۆیانی لێدەدەن. هێشتا سەرەتایە. سەرەتایەک چەندین گریمانەی جیاواز‌و جۆراوجۆر‌و تەنانەت دژ بەیەکی هەیە. لیرەدا مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە، کە بزوتنەوەو حزبی ئێمە پێویستی بە هەوڵ و ماندوبون، و لە ڕاستیدا کاری پاڵەوانانەو شۆرشگیرانە هەیە بۆ ئەوەی دەستوبرد فریا بکەوێت وئەم زەمینە کۆمەلایەتیەی کە هاتۆتە بەرەوە دەستەبەر بکات بە قازانجی چینی کرێکار‌و گشت بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ئەمڕۆ. و بە خەباتی بێ‌وچان و پشت ئەستور بە هێزی چینایەتی ڕیکخراو و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بالفعل، ئەم بزوتنەوەیە بە ئاقاری شۆڕشێکی گەورەی کۆمەلایەتی، ئاراستەو ڕابەری بکات.
ئەم بزوتنەوەیە یان ناوەرۆکی ئەم بزوتنەوەیە دروشم و خواستەکانی بە تەواوی هی ئیـمەیە، بەلام خاوەنەکەی هیشتا دیار نیە. ئەمە گەورەترین کۆسپێکە لەبەردەم ئەم بزوتنەوەیەدا باسی سەرەکی بۆ ئێمە ئەوەیە ئێمە دەبینە خاوەنی؟!. دەبێت هەموو هەوڵێک بدریت لەم ڕاستایەدا و کاری بێوچانی بۆ بکرێت. خالیکی دیکە ئەوەیە کە ئەم ڕوداوە گەورەیە لە هەلومەرجێکی سیاسی و کۆمەلایەتی تەواو جیاوازدا دەگوزەرێت چ لە ئاستی ناوچەکەو چ لە ئاستە جیهانیەکەی. هەلومەرجێکی ڕاگوزەری مێژوویی. کە جەنگ و شەڕ و ململانێی نێوان زلهێزە جیهانیەکان و ناوچەییەکان لەسەر دوبارە دابەشکردنەوەی دونیا، هێجگار توند‌و تیژ کردۆتەوە بەتایبەت لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، لەم ڕوانگەیەوە دەخاڵەتی ووڵاتانی زلهێزی جیهانی و ناوچەیی لە نێو ئەم ناڕەزایەتی و هەستانەدا زیاتر کردوە وەک گریمانەیەکی گەورە پێویستە لە بەرچاو بگیرێت.
لەسەر پایەی ئەم دوو واقعیەتە دێینە سەر مەترسی و رێگرییەکانی بەردەم ئەم بزوتنەوەو هەستانە جەماوەرییە.
یەکەم: دەخاڵەتی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی وولاتانی زلهێز. سەرەڕای ئەوەی کە بورژوای جیهانی و ووڵاتانی زلهێزی جیهانی وەک ئەمریکاو بەریتانیاو ووڵاتانی ناوچەیی وەک سعودیە هیچ سەمپاتیەکی سیاسی یان نیە بەم بزوتنەوەیەو خواست‌و داواکارییەکانی. بەلام دوای تەجروبەکانی ” بەهاری عەرەبی” ئەم مەسەلەیە بۆتە مەسەلەیەکی هێجگار جدی لەبەردەم ئەم بزوتنەوەیەو کۆمۆنیزمی ڕادیکاڵ و مارکسستدا. ئەمریکا لەیەکەم ڕۆژەوە دەستی پێکردوە وئەمرۆ ٦ی جێنیوەری تیلەرسون بەئاشکرا دەڵێت: ‘” ئێمە لەگەڵ گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتداین”، ” خەڵکی ئیران بەتەنها نین”. بۆ بردنە پێشەوەی سیاسەتێکی ئاوەها، بە جیا لە ئیمکاناتێکی زەبەلاحی میدیای و ماڵی, سەدان کەناڵ و ڕێگا لە بەردەستە و چەندین هێزی بورژوایی ئامادە هەیە، لە موجاهدینەوە بگرە تا دەگاتە ناسیونالیزمی کورد وتادەگاتە هێز گەلی وەک داعش و قاعیدەو… بۆ ترازاندنی هەلومەرجەکە بەرەو داخزانێکی ئەمنی و سەربازی خەتەرناک…. ئەم گریمانەیە مەترسیەکە. گریمانەی بە سوریا کردنی کۆمەلگای ئێران. پێویستە لە لایەن کۆمۆنیستی ڕێکخراوو بەرچاو ڕونەوە هەروەها لەلایەن ڕابەرانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و کرێکارییەوە بە وردی لێک بدرێتەوە، ناکام بکرێتەوە، یان لایەنی کەم لە کاریگەرییەکانی کەم بکرێتەوە. بەتایبەت ڕیسواکردنی ڕۆڵی ئەمریکا سیاسەتەکانی مەسەلەیەکی هێجگار گەورەیە و پێویستە ڕۆژانە ناکام بکرێتەوە.
دووەم: بەکاربردن و جڵەوگرتنی لەلایەن هێزە بورژواییەکانەوە وگۆڕینی ئاراستەکەی بۆ مەسائیلی دیکە. هێزەکانی وەک سەلتەنەت تەڵەبەکان، میللیەکان، ناسیونالیزمی کورد وبەتایبەت “مەسەلەی نەتەوەی” لەم نێوەدا مەسەلەیەکی جدییە، ئەگەر چی تائێستا کاڵەو بەرچاو نیە، بەلام ووڵاتانیکی وەک سعودیەو ئەمریکا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن. یا جڵەوگرتن و قەتیسکردنی لە چوارچێوەی ریفۆرمی بورژوایی و تەنانەت ڕازیبون بە دابینکردنی هەندی خواست لە لایەن دەوڵەتەوە کە ئەمەیان دیسان مەسەلەیەکی جدییە. مەسەلەی گۆڕینی ئاراستەی بزوتنەوەکە بۆ ئاراستەیەکی چەکدارانە و تەنانەت توند‌و تیژانە، کە هەم گریمانەی یەکەم دەکاتە واقعێک وە هەم ناوەرۆکی مەسەلەکە بەتەواوی ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت…. بۆ دیاردەیەک دەگوڕێت کە لە بزوتنەوەی ئێستا ناچێت. یا بیانو دەداتە دەست نیزامی سەرکوتگەری ئیسلامی کە سەرکوتی بێ پەردەو گەورە بکات. کار‌و سیاسەتێکی ئاوەها وەک گریمانەیەک لەوانەیە دەوڵەت خۆی یان بە هاوکاری هێزیکی ئۆپۆزیسیۆن دەستی بۆببات. یان هەنگاوێکی چریکانەی وەک ئەم دوایانەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە هێجگار بە زەرەری ئەم بزوتنەوەیەیە.
سێهەم: کۆمۆنیزمی طفره “قەلەمباز”: ئەگەرچی ئەمەیان ڕیگرییەکی گەورە نیە لە ئێستادا. ئەم کۆمۆنیزمە بورژواییە کە هەموو ناڕەزایەتیەکی پێ شۆڕشە، تەنانەت بە بوردمانی ” فڕۆکەکانی ناتۆشەوە”. ڕێگری و مەترسیەکی دیکەیە بەتایبەت بە حوکمی هەڵگرتنی ناوی کۆمۆنیزمی کریکاری وەک ناوی هاوبەشی چەند حزبێک. ئەم کۆمۆنیزمە ئارەزوی هەراو فەوزا دەکات، هەروەک هەڵوێستیان لە بەرانبەر سوریا وە لیبیا بەشێوەیەکی ڕۆشن دیارە وە دیاربوو. ئەم کۆمۆنیزمە دروشم و داواکارییەکانی بەرزفڕن، گوێ ناداتە هێز هاوسەنگی و هێزهاوسەنگی چینایەتی و توانا‌و مەوقعیەتی بزوتنەوەکەی لا مەسەلە نیە و هەموو ئامانج و ئیستراتیژی روخانی ڕژیم و ” خەباتی دژی ڕژیم” و دابینکردنی چەند ڕیفۆرمێکە… بۆیە ڕابەرانی بزوتنەوەکەو گشت بزوتنەوەکە بار دەکات بە کۆمەلێک دروشم و داواکارییەوە کە دورە لە توانا و ئیمکانیەتی بالفعلی ئێستای بزوتنەوەکە…مەترسی ئەم جۆرە لە هێزی بورژوازی ئەوەیە کە بەناوی مارکس و مەنسوری حیکمەتو کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە خوتابی سیاسی دەدات. ئەم سیاسەت و پراتیکە لە ئەنجامدا دڵساردی و بێ باوەری و بێ متمانەیی بە هێزی کۆمۆنیست و رابەری کۆمۆنیستی برەو پێدەدات.
تەجاوزکردن و ناکام کردنەوەی ئەم مەترسیانە کارێکی هەرقلی یە. پیویستی بە هیزیکی کۆمۆنیستی هەیە کە بتوانێت یان لە هەوڵی دابینکردنی ڕابەری کۆمۆنیستی ڕێکخراو موتەحزبدا بیت بۆ بزوتنەوەکەی. هێزێک کە لەسەر شانی ئەم بزوتنەوەیە هەم گەشە دەکات و بەهێز دەبیت وە هەم بزوتنەوەکەی یەکگرتوو ڕیکخراو دەکات. ڕیکخراوبونی ئەم بزوتنەوەیە لە گەرەک و ناوەندەکانی کاردا، لەدەزگاو زانکۆ‌و پەیمانگاو سەربازگاکاندا… کار‌و سیاسەتی سەرەکی ئیستای هێزی کۆمۆنیستیمانە، کە ئیمکان دەدات سەرکەوتن وەیان پایەداکوتین و جیکەوتنی ئەم بزوتنەوەیە وەک هێزیک فەراهەم بکات. لەوانەیە بزوتنەوەکە سەرکوت بکرێت وە ئەمە گریمانەیەکە، یان بچوک بکرێتەوە، بەلام ئەگەر کۆمۆنیزمی رێکخراو وەک هیزێکی مارکسست و شۆرشگیر کاری کردبێت، ئەوا چەندین ڕیکخراوی کۆمۆنیستی لە شوێنەکانی کار‌و ژیاندا ڕیکخستوە کە دەبێتە دەست مایەکی گرینگ بۆ کار‌و خەباتی دواتر.
ئەمرۆ مەسەلەی سەرەکی ڕیکخراوبونە لە ئەشکالی جۆراوجۆری حزبی و ناحزبی و جەماوەریدا، بەدەوری ئاسۆی سیاسی رۆشن، لە شوێنی کار‌و ژیاندا. دابینکردن و بەجێگەیاندنی ئاسۆی سیاسی لایەنی کەم لە نێو ڕیزی فراوانی ڕابەرانی کریکاری و ناڕەزایەتیەکاندا مەسەلەیەکی هێجگار فەورییە. “روخانی رژیم ” و بەردەوام بون تا ڕوخانی دەسەڵاتی سەرمایە ودابینکردنی حکومەتی کرێکاری لە چوارچیوەی گشتیدا پێویستە ئەو ئاسۆیە بێت. بەلام لە نیوان ئاسۆی سیاسی یان ئیستراتیژدا، گەڵیک ئاراستەو کەناڵی جیاواز هەیە، گەلیک تاکتیک و وەستان و پەلاماردان هەیە، گەلێک هەورازو نشێو هەیە…. هێزی کۆمۆنیزمی پێشڕەو و شۆرشگێر، بەپێی هێز هاوسەنگی چینایەتی و بزوتنەوەی بالفعل کە لەمەیداندایە، وە بەپێی ئاستی دابینکردنی ڕابەری کۆمۆنیستی و ڕیکخراوبون و یەکگرتووبون، بڕیاری ورد‌و فەوری و دروست دەدات. لە هەمانکاتدا پۆینتێکی دیکە کە پێویستە لە بەرچاوی بگرین، هەولدان و خەباتە لە نێو بزوتنەوەی کڕیکاری و خەڵکی ئێنسان دەستی دەرەوەدا، لە ئەوروپاوە بگار تا دەگاتە ئەمریکاو وولاتانی دەوروبەری ئێران. خەباتکردن لە پێناو بەدەستهێنانی هاوپشتی چینایەتی و سەمپاتی خەباتکارانە بۆ بزوتنەوەی بالفعلی ئێستا‌و هەر ناڕەزایەتی و خەباتێکی کرێکاری، هەروەها بۆ وەستانەوە دژ بە سیاسەت و کردەوە سەرکوتکەرەکانی جموری ئیسلامی ئێران. کارکردن لەسەر ڕیکخراوەو یەکێتی یە کریکاری وکەسایەتیە ناسراوەکانیان کارێکی فەوری یە. لە هەمانکاتدا وەڵامێکە بە دەخاڵەتی ووڵاتانی وەک ئەمریکا کە دەیانەوێت فەزای گشتی نارەزایەتی و هەستانی خەڵک بەگەر بخەن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و بەم شیوەیە بزوتنەوەو ئامانجەکانی لەبار بەرن.
هێزێکی مارکسست و شۆرشگێری ئاوەها، دیاری دەکات کە ئەمرۆ بۆنمونە ئێستا کاتی پەلاماردان نیە، کاتی سوتاندنی بارەگاو جبەخانەی چەک نیە، کاتی ئەوەنیە کە دەستببرێت بۆ چەک، کاتی ئەوەیە کە زیاتر‌و زیاتر یەکگرتوو وە ڕێکخراوبین، دامینی ناڕەزایەتیەکان فراوانتر بکەینەوە، خواستەکانمان یەکبخەین و خۆمان یەکگرتوو و ڕیکخراوبکەین بەدەوری ڕابەری کۆمۆنیستیدا. دیسپلینی سیاسی و حزبی بەهێز بکەین وهەنگاو بەهەنگاو بچینە پێشەوە، سەنگەر بەسەنگەر بیگرین وهەوڵبدەین بە کەمترین زیانەوە، هەنگاو بنێین. مەسەلەی دابینکردنی ڕابەری کۆمۆنیستی و شۆرشگێر لە گەرەکو کارگەو دامەزراوە پیشەسازیو حکومەتیەکاندا کاری فەوری وە گرینگ‌ترین کارێکە لە ئێستادا. زەمینەیەکی بابەتی و شۆرشگێرانەی لەم چەشنە نەک تەنها کاری شۆرش و پەلاماری دوای ئاسانتر دەکاتەوە، بەڵکو گرەنتی زیاتر دەدات بە سەرکەوتنی شۆرش و دابینکردنی ڕابەری کۆمۆنیستی لە ئاستی ماکرۆی کۆمەلایەتیدا. سەرکەوتوبێت بزوتنەوەی برسیەکان دژ بە ڕژێمی ئیسلامی ئێران و سەرمایەو سەرمایەداری. ٦جێنیوەری ٢٠١٨
saman.karim5@gmail.com
گۆڤاری ئەنفالستان…. ژمارە 13
ئەنفالستان ساڵنامەیەکی تایبەتە بە ئەنفال و جینۆساید ….
ده‌زگای ئایدیا و كتێبی جوانییه‌كانی وه‌رگر … عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
كتێبی جوانییه‌كانی وه‌رگر “لێكۆڵینه‌وه” له چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئایدیایه له نوسینی (عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا)ه‌یه، قسه له ئه‌ده‌بی نوێی كوردی ده‌كات و له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه… له گۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ ده‌َكۆڵێته‌وه.
(1)
جوانییه‌كانی وه‌رگر
نوسین ژه‌هر و تریاكه، ئه‌و قسه‌یه‌ی دریدا پێمان ده‌ڵێت نوسین نه كۆمه‌ڵێك داله، ده‌بێ ته‌ئویل بكرێت! نه كاره، كه شیاوی به‌شداریكردن و گۆڕین و گواستنه‌وه بێت! به‌ڵكو فه‌زای هه‌ر یه‌ك له خوێنه‌ر و نوسه‌ره، چونكه هیچ ده‌قێك بێ بوونی (نوسه‌ر) و به‌شداریكردنی (خوێنه‌ر) بوونی نییه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییان به چه‌مكی (جیاوازی)یه‌وه هه‌یه، چونكه نوسه‌ر پێش ئه‌وه‌ی خودی خۆی بدۆزێته‌وه، ده‌كه‌وێته نێو بوونی زمانه‌وه، به‌و مانایه‌ش نیازی دانه‌ر ئاسۆی تێگه‌یشتن دیاری ناكات، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری تێگه‌یشتن ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی زمانی ده‌قه‌وه و په‌یوه‌ندی به كلتور و راڤه‌كردنی قۆناغه جیاوازه‌كانی كلتوره‌وه هه‌یه، واته خوێنه‌ر شوێنی ناوه‌ندی زمانه‌وانی پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كانی زمانه‌وانی و خه‌یاڵكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیهانبینی مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ره‌و تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تایبه‌تمان ده‌كاته‌وه! ئه‌گه‌ر ئه‌وه خاڵی به‌شداریكردنی خوێنه‌ر بێت، ئه‌وه نوسین له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌كی بێ كۆتایی له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دال ده‌ژیت، به دیوه‌كه‌ی دیكه خاڵی گۆڕین و گواستنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگای ده‌ق له سه‌ر توانای وڕوژاندنی پرسیار و وه‌ڵامی پرسیاره جیاوازه‌كان راست ده‌بێته‌وه… كه‌واته ئه‌وه جیاوازییه فیكره‌ی یه‌كگرتووی كۆتائامێزی نێوان ده‌ق و دانه‌ر، بابه‌ت و خود.. ره‌تده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن به تووندی یه‌كگرتنی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر به‌جێده‌هێلێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئیشكالیی بێكۆتایی زمان درێژ ده‌بنه‌وه!
(2)
تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن
ژیان وه‌ستانی نییه، دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ریش دنیایه‌كی وه‌ستا و راگوزه‌ر نییه، خۆشی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ته‌نها خۆشییه‌كی ساته‌وه‌ختی له كار كه‌وتوو نییه، ده‌قی ئه‌ده‌بی سه‌ركه‌وتوو هه‌ر به‌وه‌نده نابێ به‌سه بكات، هیچ كارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری سه‌ركه‌وتوو له دنیادا نییه، كۆمه‌ڵێك چه‌مك و فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی زیندوومان بۆ نه‌خاته نێو ژیانه‌وه، هیچ كارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری سه‌ركه‌وتوو له دنیادا نییه، هه‌ڵگری دنیابینی و خه‌ون و پرسی سه‌رده‌م نه‌بێت، هیچ كارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، سه‌ركه‌وتوو نییه، هه‌ڵگری ئه‌زموونێكی به‌رفره‌وانی مه‌عریفه و ئاگایی نه‌بێت… ژیان به‌رده‌وامی ده‌نه‌خشێنێت، نووسه‌ری داهێنه‌ر له سه‌ر سێ پێگه‌ی بنه‌ڕه‌تی وه‌ستاوه: مه‌عریفه‌ی به‌رده‌وام، خه‌یاڵی كراوه، جورئه‌تی ته‌جاوزكردن.
كه‌واته دنیای داهێنان و به‌های ده‌قی داهێنه‌رانه، مه‌رج نییه، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی خوێنه‌ر و رۆشنبیریی باو یه‌كبگرێته‌وه، به‌ڵكو بایه‌خی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ر و پانتایی رۆشنبیری باو دووچاری شۆك و ئاوه‌ژوو بوونه‌وه ده‌كات! بایه‌خی خۆی له‌وه‌دا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، كه پێوه‌ره هونه‌رییه باوه‌كان ته‌جاوز ده‌كات و بۆچوون و پێوه‌ری نوێ داده‌هێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای پرسی نوێوه به‌رده‌وامی به دانوستان و گفتوگۆ زیندووه‌كانی بدات، نووسه‌ر و خوێنه‌ری داهێنه‌رانه چه‌ند له نووسین و خوێندنه‌وه به‌ره‌و پێش بچێت، ئه‌وه‌نده واز له گریمانه‌كان ده‌هێنێ و به كۆمه‌ڵێك بۆچووندا ده‌چێته‌وه و كۆمه‌ڵێ پرسیاری نوێ ئاڕاسته ده‌كات و كۆمه‌ڵێ چاوه‌ڕوانی دیكه بۆ ژیان ده‌خاته‌وه.
(3)
په‌راوێزی خوێندنه‌وه
(ئێمه له زه‌مه‌نێكدا ده‌ژین كه به مانا “پرۆست”ییه‌كه‌ی ونبووه. ئێمه له چاوه‌ڕوانی زه‌مه‌نێكداین كه به مانا “بیكت”یه‌كه‌ی قابیلی چاوه‌ڕوانی نییه) هه‌ڵبه‌ته به‌شێكی به‌رفره‌وان له هێزی ئه‌و دوو رسته‌یه، ده‌شێ له‌وێوه له خه‌یاڵ و شیعره‌وه نزیك بێته‌وه، كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ و واقیعی باو، ده‌كه‌وێته بێده‌نگی و بۆشاییه‌وه، بێگومان له‌و دیوو عه‌قڵ و واقیع، گوتارێك بۆ حه‌قیقه‌ت بوونی نییه، جگه له زمانی خه‌یاڵ و زمانی جوانی نه‌بێت، له هه‌ر كوێ، ئه‌و دیوو واقیع ئاماده بێت، خه‌یاڵیش ئاماده‌یه، له هه‌ر كوێ بێده‌نگی و بۆشایی ئاماده بێت شیعر و جوانی ئاماده‌یه. كه‌واته ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ له واقیع جیاواز بێت و شیعریش له رێگای ئه‌و جیاوازییه‌وه، له رێگای بێده‌نگی و بۆشاییه‌وه په‌یوه‌ندی به خه‌یاڵه‌وه بكات، ئه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌رچه‌نده ماوه‌ی نێوان نوسه‌ری ئه‌ده‌بی و خه‌یاڵ كه‌متر بێته‌وه، ئه‌وه‌نده رووبه‌ری ئیبداع به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. وه‌ك دیاره ئه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌یه راسته‌وخۆ له ده‌سته‌واژه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (نیفه‌ری)یه‌وه وه‌رگیراوه كه ده‌ڵێت: تا مه‌ودای رووانین به‌رفره‌وانتر بێت، رووبه‌ری گوزارشتكردن به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه.
دیموكراسیه‌ت.. برینێك له زیهنی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كاندا ! … جوتیار
له ڕۆژهه‌ڵاتی گیرۆده‌بودا به فه‌رهه‌نگه (پریمیتیڤ)كان و ترادیسیۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و لاهوتیه‌كان؛ مرۆڤ پێویستی به دیموكراسیه‌تێكی باڵانسگیر هه‌یه تا ببێته بنه‌ما بۆ دروستبوونی تێگه‌یشتنێكی گشتگیر له چه‌مكه‌كانی ئازادی و مافه گشتیه‌كانی ئینسان، له‌ودیدگایه‌وه‌ی كه دیموكراسی كراسێك نییه بیپۆشین، پێویسته له‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌دا بارته‌قای ئه‌و بۆچونه شیكردنه‌وه‌و ووردكردنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و چه‌مكه گلۆباڵه هه‌بێت كه نه‌یتوانیوه ئیدێنتیتێی خۆی وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی\ سیاسی به‌سه‌ر ئه‌قلیه‌ت و دیدگای تاكی ڕۆژهه‌ڵاتیدا بگونجێنێت.
بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت وه‌ك ماته‌ریاڵ و كاڵا له لایه‌ن سه‌رمایه‌داریه‌وه به ماركێتینگ نه‌كرێت، یاخود به سه‌ر كۆمه‌ڵگا داخراو و گیرۆده‌كاندا بازرگانی سیاسی پێوه‌نه‌كرێت، پێویسته ده‌ریچه‌كی ئه‌قلی فراوانتری بۆ بدۆزرێته‌وه تا ڕێگاكانی تێگه‌یشتن له‌و چه‌مكه له په‌یوه‌ست به‌و كۆمه‌ڵگایانه كراوه‌تر ببێت.
دیموكراسیه‌ت ئه‌گه‌ر به خه‌سڵه‌ته ڕاسته‌قینه‌كه‌یخۆی وه‌ك چه‌مكێكی زیهنی به‌رخوردی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت ئه‌وه ناتواندرێت بكرێته مامه‌ڵه‌یه‌كی پراكتیكی له دنیای واقیعدا.
قسه‌كردن له‌سه‌ر دیموكراسی له كۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كاندا تا ئاستی بنبه‌ست ته‌وه‌رێكی قورسه، چونكه شتێك نییه بتوانێت له‌و شوێنه‌دا دیموكراسیه‌ت به‌رهه‌م بهێنێت، دیموكراسیه‌ت به‌رهه‌می ئه‌قلێكی سیاسی ته‌ندروست و وشیاریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پگه‌یشتووه، به‌رهه‌می توانا‌و پێگه‌یشتنی سیستێمێكی په‌روه‌رده‌ی مه‌عریفی و ژیرگه‌رایه، دیموكراسیه‌ت له مانا كورتكراوه‌كه‌یدا یانی به‌رخوردێكی یه‌كانگیرو ته‌ندروست له نێوان ده‌سته‌ڵاتوو كۆمه‌ڵگادا؛ كه‌واته دیموكراسیه‌ت ته‌نها ده‌توانێت به‌رهه‌می به‌یه‌كه‌وه مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و دوو چه‌مكه بێت، ئه‌گه‌ر نا نه ده‌سته‌ڵات ده‌توانێت ببێته خاوه‌ن پاڕادایمی سیستمێكی سیاسی\ئابوری سه‌ركه‌وتوو نه كۆمه‌ڵگاش ده‌توانێت له فه‌زایه‌كی فه‌راهه‌مكراوی دیموكراسیدا گوزه‌رانبكات،( فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر) سیاسه‌توان و ڕۆشنبیری ئه‌لمانی له وتارێكدا باس له‌وه ده‌كات كه (دیموكراسی ته‌نها گوزارشت نیه له‌و شته‌ی كه خۆت ده‌یخوازی، به‌ڵكو هه‌ندێك جار سازشوو باڵانسه).
خه‌ریكه به هۆی ئه‌و هه‌موو مانا پێدانه‌یه‌وه دیموكراسی ببێت به خراپترین فۆرمی حوكمڕانی به ده‌ست مرۆڤه‌وه، به ده‌ست ئه‌و هه‌موو ده‌لالات و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌نه‌وه، له‌و په‌ڕی دینگه‌را تا ئه‌وپه‌ری مولحید قسه له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كات و هه‌ر یه‌كێك ده‌یه‌وێت له‌دیدگای خۆیه‌وه پێناسه‌یه‌كی جیاوازی پێبدات.
ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كێشه‌مان له‌گه‌ڵ دیموكراسی ته‌نها ئه‌وه‌یه كه پێمان وایه ئه‌و چه‌مكه ته‌نها ده‌بێت ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن به‌رخوردی له‌گه‌ڵدا بكات، پێمان وانییه كه تاك به تاكی كۆمه‌ڵگا ده‌توانێت به‌شداربێت له داڕشتن و بونیادی ئه‌و سیستێمه‌دا؛ خه‌ڵكی كه نه‌تواندرێت فێربكرێت به وه‌ی وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ئه‌رك و مافه‌كانی بناسێت له ناو كۆمه‌ڵگادا ئیتر دیموكراسی ده‌توانێت له ناو ئه‌و هه‌موو مه‌دلولاتانه‌دا چیبكات؟!، ده‌توانێت چی كاریگه‌ریه‌كی هه‌بێت له یه‌كانگیركردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، ئێمه تاكو ئێستا تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌و چه‌مكه له (هه‌ڵبژاردن) تێپه‌ڕی نه‌كردووه، ئه‌ویش زۆر به ناته‌ندروستی و جیاواز له هه‌موو بونیاد‌و یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان كه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستنیشان یان فۆرمۆله‌كراوه، له‌وه‌شدا نازانین كێ له كۆتایه‌كه‌یدا بڕیار ده‌دات (باشه‌كان) یان(زۆرینه‌كان)!؟، كێشه گه‌وره‌كه‌ی دیموكراسی لای ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت زۆرینه له كۆتایه‌كه‌یدا قسه بكات نه‌وه‌ك ئه‌قلێكی پگه‌یشتوو و ته‌ندروست، وشیاری ده‌توانێت لێره‌دا ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆی بسه‌پێنێت كاتێك زۆرینه‌یه‌كی سیاسی گه‌مژه ده‌بێت به خاوه‌ن ماڵی ده‌سته‌ڵات و له وێوه دێت پێناسه‌ی دیموكراسیه‌تێكی مه‌زاجیمان بۆده‌كات، له كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه‌كاندا ئه‌و چه‌مكه واته دیموكراسی به شێوه ئه‌قلانی و ماتریالیستیه‌كه‌ی پێناسه‌ی بۆ نه‌كراوه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له بیركردنه‌وه‌ی تاكی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ته‌نها (دیموكراسیه‌تی زۆرینه)یه كه ئه‌وه‌ش ناتوانێت تۆسقاڵێك ئه‌و چه‌مكه وه‌ك خۆی ببینێت و بیناسێنێت، زۆر جارخواستی زۆرینه ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری تێز‌و ئاوه‌زێكی سیاسی كامڵ نه‌بێت ده‌توانێت ڕێكاره‌كانی دیموكراسی به‌و ئاراستانه‌دا ببات كه بیركردنه‌وه‌ی خۆی ده‌یخوازێت نه‌وه‌ك و كۆمه‌ڵگاو بنه‌ماكانی سیستێمێكی ته‌ندروستی سیاسی، هه‌روه‌ك و ئه‌وه‌ی نمونه‌مان زۆره له مێژووی سیاسی كۆمه‌ڵگاكاندا.
ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كه نه‌توانین ماچی ئازادانه‌ی كچ و كوڕێك له سه‌رشه‌قام قبوڵ بكه‌ین، كه نه‌توانین ده‌ستگرتنی دوو گه‌نج له ناو باخه‌كاندا به ئاسایی وه‌ربگرین ئیتر بۆ ئه‌وه‌نده درۆزنانه ڕۆمانسیه‌ت له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا ده‌كه‌ین، چۆن ده‌كرێت له ژێر سێبه‌ری ئه‌و هه‌موو قه‌هرو په‌نگخواردویه‌دا كه به درێژایی مێژوو تیایدا ده‌ژین ئێستا بڵێین ئێمه ده‌مانه‌وێت دیموكراسی بین!!، ڕاستیه‌كه‌ی دیموكراسیه‌ت ناتوانێت ببێته سارێژی هه‌موو ئه‌و برینه هه‌لاهه‌لایانه‌ی ناو ده‌روون و ڕوانینمان، دیموكراسیه‌ت ناتوانێت كه‌لاوه وێرانه‌كانی ناو زیهن و ئه‌قڵمان بنیاد بنێته‌وه ئه‌وه‌ی كه به درێژایی بوونمان لێمان ده‌ڕوخێندرێن .
ئیتر وا باشتره سه‌رمایه‌داری ئه‌و چه‌مكه له بازاره‌كانی خۆیدا بكێشێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا قه‌ره‌بوی قوربانیه‌كانی كاڵای دیموكراسی بكاته‌وه كه بۆ ئازادی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتدا جه‌نگێكی وێرانكه‌ر و بێئامانی به‌رپاكردووه .
ئیسلام و ئاین و تاكی كورد …. ئاری زێندینی
هه‌ر له كۆنه‌وه له‌و رۆژه‌ی كه مرۆڤ له‌م زه‌ویه نیشته‌جێبووه( ئاین) یانیش ڕێبازه ئاینیه‌كان وه‌ك یاسایه‌ك له ژیانی مرۆڤه‌كان به‌كارهاتووه, ئاین رۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ناو كۆمه‌ڵگه‌وخێزاندا بۆیه ئاین هه‌ندێك جار وه‌ك یاسایه‌كی ترسناك وتۆقێنه‌ر به‌كارهاتووه كه له وانه‌یه له بنه‌ڕه‌تیشدا وانه‌بێت ! له سه‌ده‌كانی رابردوو ئاینداری به چه‌ندین شێوازكراوه وه‌ك (رۆژپه‌رستن وئاینی فره‌خوازی و كه‌س په‌رستن زۆری تر,له‌وانه‌شه هه‌ندێك جار مرۆڤه‌كانیان كردبێته قوربانی له پێناوی ئاینێكدا,ئه‌مه ئاستی بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی مرۆڤه‌كان بووه له سه‌رده‌مانی پێشوو, به‌لام ئێستا ئاین له‌ناو كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتوو یان ئه‌وانه‌ی تازه پێیان ناوه‌ته گه‌شه‌كردنه‌وه رۆڵێكی ترسێنه‌ری هه‌یه له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه نه‌توانراوه ئاین بكرێت به‌خته‌وه‌ری ژیان له‌وانه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه به‌ناوی ئاین و له پێناوی ئاین چه‌ندین تاوانی ترسناك بكرێت به‌ناوی ئاینه‌وه هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه ترسناكه واده‌كات ئاینێكی ترسناك له دایك ببێت واته له وانه‌یه ئاین له بنه‌ڕه‌تدا جێی ترس نه‌بێت به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌وه واده‌كات ئاینێكی ترسناك و تۆقێنه‌ر دزه ده‌كاته ناو مێشكی مرۆڤه‌كانه‌وه له‌وێوه بۆ ناو خێزان و له كۆمه‌ڵگه بڵاوده‌بێته‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاینی ترسناك له دایك ده‌بێت.
گه‌ر سه‌یری خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكه‌ین (باشوری كوردستان) مێشكی تاكی كورد به‌شێوه‌یه‌ك ئاڵۆزه به‌و دابه‌شبوونه جوگرافیه‌ی كه ناوچه‌كه تێدا هه‌ڵكه‌وتووه واته تاكی كورد ناوچه‌یه‌ك كه پڕیه‌تی له ئایدۆلۆژیایی عه‌ره‌بی و تاڕاده‌یه‌ك زۆر فیكره‌ی عه‌ره‌بی كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر بیری ئاینی ودانانی سنووری ئاینی بۆیه تاكی كورد زۆربه‌ی بیرێكی ئاینی ئیسلامی عه‌ره‌بی هه‌یه واته بیركرنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیانه‌ی له ئاین گه‌یشتووه! واته بیرێكی ئیسلامی عه‌ره‌بیانه! واته نه‌تواندراوه ئاین وه‌ك مه‌رجه‌عێكی راستی بێت له كاتێكدا له‌ناو دونیای فیكری ئیسلامی چه‌ندین منه‌وروبیرمه‌ندوزانا هه‌ن كه بیری عه‌ره‌بی كاری تێنه‌كردوون كه‌بیری عه‌ره‌بی تووندڕه‌و هه‌رگیز نه‌یتوانی ته‌ئسیری بۆ داهێنان و كاره فه‌لسه‌فیه كانیان بێت, به‌ڵام تاكی زۆربه‌یان بیرێكی ئیسلامی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه به‌هۆی نزیكی ناوچه‌كه له عه‌ره‌ب و دراوسێیه‌تی له گه‌ڵی, له‌وانه‌شه ئه‌و كارتێكردنه هی سه‌رده‌مانی زووتریش بێت دزه‌ی كردبێته ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هۆی (باب ،باپیر) یانیش چه‌ندین جار كوردستان له لایه بیری عه‌ره‌بی و سوپایی عه‌ره‌بی داگیركراوه مه‌به‌ستیان بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری عه‌ره‌بی بووه زیاتر نه‌وه‌ك ئیسلامه‌تی ! واته (ته‌عریب) كه تا ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ی دواتر هه‌ر هه‌بووه ئێستاش هه‌ر له‌و ده‌رفه‌ته ده‌گه‌ڕێن و تاكی كوردی وخێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه پێشوازی لێبكات ! بۆیه تاكی كوردی هه‌ر له مندالیه‌وه فێری ئاین و تابۆی كۆپی بووه تاگه‌وره‌ش ده‌بێت مێشكی داخراوه‌و بیركردنه‌وه‌ی له‌نێوان بازنه‌یك پێچ ده‌خوات بۆیه زۆربه‌ی كاره‌كانی له نێوان (حه‌ڵال و حه‌رام) خول ده‌خواته‌وه نه‌وه‌ك زانست و عه‌قڵ, بۆیه ته‌نانه‌ت له ناو تاكی رۆشنبیری كوردیش وه‌ك( مامۆستا‌و رووناكبیرونووسه‌ران) نه‌توانراوه سوود له تێگه‌یشتنی خۆی بۆ ئاین وه‌ربگرێت كه‌چی هه‌وڵیداوه بگه‌رێته‌وه بۆ بیری زانای ئاینی عه‌ره‌ب بیرێكی ئاینی كوردی دانه‌هێناوه وه‌ك مه‌رجه‌ع بۆ كێشه‌وگرفته‌كان و مێِشكی تاكی كورد كه زۆر جیاوازه له هی عه‌ره‌ب به پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی, له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش تاكی كوردوكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دابه‌شبوونه سه‌ر چه‌ند بیروبۆچوون و مه‌زهه‌بی ئیسلامی جیاواز نه‌یانتوانیوه ئاینپه‌روه‌رێكی كوردی دابهێنن.
له‌سه‌رده‌مانێكدا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به هۆی زۆرداری (خێڵه‌كی) ئیماندارێتی كوردی بێبه‌شبوو له‌و سیما فه‌لسه‌فی و سۆفیگه‌رێتی و ئاینه‌ی كه له جیهان گه‌شایه‌وه ئه‌مه‌ش یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئیسلامی كوردی پێكده‌هێنێت كه شێخی ته‌ریقه‌ت له دۆڵ و شاخه‌كان نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن و تاڕاده‌یه‌ك بگاته ئاستی پیرۆزكردن و كه‌رامه‌ت كه‌به‌سه‌ر تاكی خێڵ ده‌یبه‌خشنه‌وه, بۆیه تویژه‌ران (توێژینه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی)گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته دڵسۆزی كورد بۆ هۆزوخێڵ وایكرد مه‌رجیان هه‌بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ت له كوردستان بووه تایبه‌تمه‌ندی رێبازێكی ئاینی كوردی بڵاوبوونه‌وه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتانی ئیسلامی عه‌ره‌بی و غه‌یره عه‌ره‌بی , واته لیره‌دا كورد توانی چوارچێوه‌یه‌كی ئاینی تایبه‌ت به‌خۆی دابنێت. له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا وه‌ك له دونیایی مۆدێرندا تاكی كورد خۆی خزاندۆته ناو چه‌ند رێكخراو حیزبی ئیسلامی ده‌یانه‌وه‌ێ به‌عه‌قڵ و بیری كوردی گه‌شه به ئاین و ئاینی ئیسلام بده‌ن به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌تی ده‌بینن و یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ وكه‌لتورودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكی كوردی وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
من و كه‌ركوك له خه‌می دیلبوونی یه‌كتر ئه‌خۆینه‌وه … چنوور نامیق
حه‌ڤده رۆی و من و كه‌ركوك په‌ڕۆی
سووری سه‌رئێشه‌مان به ته‌وێڵه‌وه به‌ستووه
هه‌ژده سه‌ره‌تاتكێیه‌تی و
من و كه‌ركوك بێ نیشتیمان
من له خه‌می دیلبوونی ئه‌و ئه‌خۆمه‌وه و
ئه‌و له عه‌شقی په‌رته‌وازه‌ی دڵی منا دائه‌گیرسێ
حه‌ڤده رۆی و من و كه‌ركوك
دوور له وڵات
نه‌فره‌ت له دادوه‌ری ئه‌كه‌ین
هه‌ردوو به‌نیازین بڕۆین
وه‌لێ تازه دڵی من و كه‌ركوكه‌م
فرۆشراو
له‌نیشتیمان دابڕاین و
نایه‌ینه‌وه
حه‌ڤده رۆی و هه‌شده دوو دڵ و رارایه
من و كه‌ركوكی بێ په‌ناش
دڵگه‌رمین و تاقه‌تی زه‌مه‌نمان نییه!
وه‌كو پێكی شكاوی دڵ
هه‌ر جاره‌و
ده‌ستی چه‌په‌ڵێك هه‌ڵمان ئه‌دا و
له‌به‌رده‌م شه‌ڕگه‌یه‌كی چۆڵكراو جێ‌مان دێڵێ
حه‌ڤده رۆی و تازه من و كه‌ركوكه‌كه‌م
مه‌حاڵه بگه‌ڕێینه‌وه
من له‌خه‌می دیلبوونی ئه‌و ئه‌خۆمه‌وه و
ئه‌و له عه‌شقه ناكامه‌كه‌ی دڵی گه‌رمم دائه‌گیرسێ!
31-12-2017
پێنجی یه‌كی 2018 … سه‌ردار جاف
خه‌می غوربه‌ت
چه‌پكی خۆری ئاسمانی سه‌وزی ڕاماڵی
ده‌رگای ئه‌ستێره‌ی كڵۆمدا
شیوه‌نی هه‌وری ڕاگرت و
نوقمبوونی ده‌ریای ئافاتی واڵا كرد
له ژووری چۆڵی ته‌نهایی
نه‌هه‌نگ ئاسا به‌ر بووه وێزه‌ی ئاوه‌زم
ژاوه ژاوی دۆراندۆرم
ته‌نهاییه ده‌مخواته‌وه
له پاكژی هه‌ستی پڕ ئاگایی تۆیا
لرفه‌ی چه‌مێ ، شه‌پۆلی خۆی گوژم ده‌دا و
تا ببێته ئاونگرێژێ دابارێته
سه‌ر دوا گه‌ڵای دارستانێكی سه‌ر سه‌وزم
خووڕه‌ی چه‌مێ
ئاوێزانی جۆگه‌ی خوێنمه
له ته‌ك به‌ردا
شه‌پۆل هه‌ناسه‌ی خۆی ده‌كوژێ
له چاوی تۆ
كه‌مانجه‌ژه‌ن
سروودی كڵافه‌ی به‌نی پڕ حه‌سره‌تم
ده‌ژه‌نێت و لوول لوول ده‌كا
به نێو ته‌ونی په‌نجه‌كانتا راكشاوه و
ده‌سته‌مۆیه و تێده‌كۆشێ
سارا ژه‌نگی خۆی لێم ته‌نی
لانه‌ی هه‌ناسه‌ی هێمنیم
بووه ماكی ناخی تازه‌م
قورتاری ده‌می گێژه‌نگم
حاڵگرتوویه‌كی ترۆپك و
په‌ستی كۆته‌ڵڕێژی ژه‌نگم
ئه‌ستوونی قامه‌تی نوێیه
پێی به‌خشیوم
تووڕه‌ییم گه‌لێك كۆن بووه و
په‌رێشان و خه‌یاڵبردووی لانه‌یه‌كم
ته‌نها به تۆ بارگاویم و
هه‌رچه‌ند بگریم
ناگا به ساتی پاكژیت
جاڕی ده‌دا شه‌رابی شه‌وانی نه‌نگیم
هۆ سه‌لواكه‌م
ده‌می لێو و كه‌ناری زه‌ریای چاوانم
ئه‌وك هیشكی پڕ تینوێتین
وه‌ك ته‌نافێ زۆر به نه‌رم و نیانی خۆت ،
شۆڕ به‌ره‌وه
به سه‌ر پانتایی و به‌رینی غوربه‌تیما
هێنده‌یش سۆمام
له تێڕوانینی ڕێی تۆیا
قوڵپی هه‌نسكی گریانه
بزه ده‌به‌خشێته چركه‌ی كاتژمێر و
كۆڤانستانم ته‌ڕ ده‌كا
تۆ دوا میلۆدی ژیانمی
دوا بڕ و گڵڕێژی به سه‌ر مه‌ینه‌تیما
Deutschland – limburg
ڕووداوه‌كانی دوێنێ و وانه‌كانی ئه‌مڕۆ ! … شاخه‌وان سه‌نگاوی
له خۆ پیشاندانه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوباتی 2011 هیچ دروشمێك له دروشمه‌كانی خوپیشانده‌ران داوای رۆیشتنی ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان نه‌ده‌كرد به‌لكو چه‌مكی سه‌ره‌كی و له پێشینه‌ی داواكاریه‌كانی ئه‌و ده‌مه‌ی خۆپیشانده‌ران كه به ره‌و و رووی ده‌سه‌لاتدارانی دوێنێكه‌یان ده‌كرده‌وه چاكسازی بوو له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان چونكه دنیا بینی نوخبه‌ی ڕۆشنبیران و سه‌رانی خۆپیشانده‌ران بۆ رووداوه‌كانی رۆژ ، زۆر له پێش دنیا بینی سه‌ركرده سیاسیه‌كانه‌وه‌بوو بۆ ده‌رئه‌نجامی رووداوه‌كان ، ئه‌میش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سروشته‌ی كه نوخبه‌ی ڕۆشنبیرو و هاولاتیه‌كان ده‌یانگوزه‌راند له‌م هه‌رێمه‌دا به بێ میكاجكردن و رووپۆش كردنی رووداوه‌كان .
وه‌كو خۆی ده‌رئه‌نجامه‌كان كه هه‌یه ده‌بینرا هه‌ربۆیه درێژترین ماوه‌ی خۆپیشاندانی تۆمار كرد له كوردستاندا ، كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو مه‌ده‌نیانه له ماوه‌ی زیاتر له شه‌ست رۆژ داواكانیان له سه‌راكان ئازادیه‌وه له شار و شارۆچكه‌كان به به گوێی ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م هه‌رێمدا ده‌دا ، به‌لام له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌لاتداران له جیاتی پیاداچونووه به جۆری و شێوازی پیڕه‌وكردنی داسه‌لاته‌كانیان هاتن به زه‌بری هێز و له ژێر رووناكی بلاجیكتۆره‌كانی تاریكه شه‌وه‌كاندا خێمه‌ی خۆپیشاندارانیان سوتان وه كه‌لتوریی سوتانی بارگه و بنه‌ی نه‌یاره‌كانیان خسته نێوهه‌گبه‌ی مێژووی باشوری كوردستانه‌وه هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی بیست و شه‌ش ساڵ له پرۆسه‌ی حكومڕانی له‌م هه‌رێمه‌دا به تایبه‌تی تر له دوای رووداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه كوردستان هه‌میشه له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌پۆله‌كانی نارازی هاولاتیاندایه چونكه ده‌سه‌لاتی كوردی وه‌ك ئه‌وه‌ی ( نه‌بای دیبێت نه بۆران ) گوێ به خواست و داواكاریه‌كانی شه‌قام نادات هه‌ر بۆیه ده‌بینین له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی تری خۆپیشاندان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرته‌وه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی تونتر خه‌لكی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان وه دروشمی ( أرحل ) یان به ڕووی ده‌سه‌لاتی كوردیدا به‌رزكرده‌وه وه به ئه‌ندازه‌یه‌كیش بوو له هه‌ندێ ناوچه‌دا باره‌گای حزبی و حكومی له یه‌ك كوانودا ده‌سوتێنران به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌لاتی كوردی له جیاتی ئه‌وه‌ی بیركاته‌وه وانه‌یه‌ك له رووداوه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرێت و به شێوه‌یه‌كی ئاقل مه‌ندانه هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی ڕووداوه‌كان هه‌ڵبهێنێ ، هه‌ر وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر ده‌ستی دایه شێوه ته‌قلیدیه‌كه‌و به زه‌بری هێز كڵكۆی خۆپیشانده‌ره‌كانی كپ كرده‌وه . ئایه ئێمه ده‌پرسین ده‌سه‌لاتی كوردی له به‌رامبه‌ر توڕه‌یه‌كانی خه‌ڵكیدا كه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی به شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌نێت ؟ یان ئه‌مجاره‌ش مه‌ست ده‌بیت به‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م جۆره له كپ كردنه‌وه كاتیه‌ی توره‌یه‌كانی شه‌قام ، یان سه‌رانی ئه‌م ده‌سلاته بیست و شه‌ش ساڵیه بێ ئاگان له‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جۆره له حكومه‌تڕانیه‌یان كه له ئێستادا به ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو بنه‌ماكانی حكومڕانیان ئیدی چ له ڕووی سه‌ربازیه‌وه یان ئابووری و كارگیری وسیاسی و كۆمه‌لایه‌تی …. هتد .
له بازنه‌ی داته‌پیندایه ، وه هیچ سه‌نگ و به‌ها و متمانه‌یه‌كیان له‌لای تاكی كوردی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ، ئیدی ده‌سه‌لاتێك تاكه‌كانی خواستی مانه‌وه‌یان نه‌بێت ! چۆن ده‌توانێت درێژه به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی بدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر …
شاخه‌وان سه‌نگاوی
Shaxewan.saed@gmail.com
سیناریۆی خۆپیشاندانەکانی ئێران ودووبارە بونەوەی شۆڕشی سەوزی بێ ڕابەرایەتی …. بەختیار نامیق
پشتی کەوالیس و خۆپیشاندانەکان دو دیدگای تەواو جیاوازن ، ئەگەر چی تاکی ئێرانی لەژێر فشارێکی زۆری ژیاندایە و پرسی نرخی شمەک بوتە داینەمۆی ئەم خۆپیشاندانانە و دوا جار داواکاریەکان گەورەتر دەبێت بۆ پرسە سیاسیەکان و پرسە نەتەوەییەکان ، کاتێک زۆربەی شارەکان دەگرێتەوە ناڕەزایەتی خەڵک بۆ خەرجکردنی پارەیەکی گەورە بۆ فراوانخوازیەکانی ئێران لە دەرەوە ، لەسەر حسابی تاکی ئێرانی دەبێت ، ئەگەر ئەمە ڕوە سەرەکیەکەی خۆپیشاندان بێت ئەوا دەبێت ڕووە شاراوەکانی چی بن ، ئەوە دەزانین کە ئێران بۆ ئەوەی بتوانێت هاوسەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەرژەوەندی خۆی تەواو بکات ، دوای دوبارە نەخۆش کەوتنەوەی تورکیا ، ئەوا دەبێت سەرمایەیەکی زۆر بخاتە خزمەت ئەم پلانی فراوانخوازیەوە ، ئەمەش دەبێتە دابەزینی ئاستی ژیانی تاک و خێزانی ئێرانی و ئەوەش دەزانن ئەمە وا دەکات ڕق و توڕەی گەورە دروست ببێت ، هەر بۆیە بۆ دامرکاندنەوەی ئەم ڕق و توڕەییە هەر چەند ساڵ جارێک ئێران بۆ خۆ خاڵی کردنەوەی ناوەوەی پێویستی بە خۆپیشاندانێک هەیە و دوا جار جگە لە دوبارە بونەوەی سیناریوکانی نێوان ئەحمەدی نەژاد و موسەوی و کەڕوبی هیچی تری لێ ناکەوێتەوە ، ئەمە دوای زنجیرە بومەلەرزەکان ڕو دەدەن کە دوڵەت وەک پێویست نەبو لە بەهانا هاتنی زیان لێکەوتوانەوە ، کە بوە دەرگای کردنەوەی هەمو رقە ئابوری و سیاسی و نەتەوەییەکان ، ئەگەر لە ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ شۆڕشی سەوز تاکتیک و سیناریویەکی خۆیان بوبێت ( ئەو کات بۆ دەنگی ساختە و دزراو بو بەڵام ئێستە سەقفی داواکان گەورەترە بۆ گۆڕینی سیستەمی وڵات ) ئەوا ئێستا لە هەناوی ئەم خۆپیشاندانەدا و لە پەنای داواکاری خەڵک باندێک ئەم پلانی خۆ خاڵیکردنەوەیە بە پێ ی پلانێکی دراسەکراو جێ بە جێ دەکەن ، ئەگەر خۆپیشاندانی ٢٠٠٩ چەند سەرکردەیەکی ڕیفۆرمخوازی وەک موسەوی و کەڕوبی سەرپەرشتی کردبێت و دوا جار هەردو باڵەکە (موسەوی نەژاند ) دوو باڵی خامنەئی بۆ بێتن بۆ فڕینی ئێران ، ئەوا ئەم جارە ئەم خۆپیشاندانانە هیچ رابەرایەتیەکی نیە ، جۆرێکە لە ڕقێکی گەورەی ناوەکی و ناتوانێت تا سەر بێت وبگاتە داواکاری گۆڕینی سیستەمی وڵات ، ئەگەر چی شۆڕشی سەوز زیاتر پایتەختی گرتبوەوە و ئەم خۆپیشاندانانە زۆربەی شارەکانی گرتوەتەوە ، بەڵام مادام بێ ڕابەرایەتیەکی ڕادیکالە ناتوانێت بە ئامانجەکانی بگات ، هەمو ئەو خۆپیشاندان و شۆڕشانەی دنیا ڕێکخستنێک و حیزبێک و گروپێكی لە پشتە ، بەڵام نەک وەک کەڕوبی و موسەوی کە جۆرە سیناریویەک بو بۆ خۆ خاڵیکردنەوەی ناوەکی و ڕێگەگرتن لە پلانی ئەمریکی دژیان ، دوا جار ئەمریکا و ئەوروپاش تا دەگاتە ناتۆ جگە لە چەند ڕاگەیەنراوێکی ڕاگەیاندنی هیچی تر هەڵوێستیان نابێت ، چونکە ئەوە دەزانین ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بە نهێنی بۆ ئێران هەڵکردوە و بەدوای هاوسەنگی هیلالەکاندا دەگڕێت ، ئەمەش بۆ ئەوەیە بتوانێت شەڕی کۆریای باکور بکات ، بە تایبەت لە ئێستادا سین بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ کۆریای باکور تەماویە بۆیە ئەمریکا و ناتۆ نایانەوێت پشتوان بۆ کۆریا دروست بکەن ، بە تایبەت ئێران و بە ڕەزامەندی ڕوسیا لە پشتی کەوالیسەوە ، بۆیە لەم خۆپیشاندانانەدا جگە لە شەڕی ڕاگەیاندن هیچ پشتیوانیەکی مەیدانی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ خۆپیشاندەران لێ ناکەوێتەوە و پێ دەچێت هەر سیاسەتی خۆیان بێت و ڕاگەیاندنیش وەک دەمامکێک بەکار بهێنن و لە ژێرەوە ڕێک بن ، ئەگینا ئەگەر ئەمریکا مەبەستی بێت بە کردار دژی ئێران بێت ئەوا دەتوانێت وەک نمونە لە یەمەن بە ئاسانترین شیوە کۆتای بە حوسیەکان بهێنێت ، ئەوەش دەزانین کە ئێران دەتوانێت خەتەری گەورەی هەبێت بۆ سەر بۆریەکانی نابۆکۆ و دەستی هەیە لەسەر وڵاتانی دەریای قەزوین کە بە یەدەگی غازی جیهانی ناسراوە ، تا دەگاتە پاکستان و ئازەرباینجان و ئەفغانستان وهەتا وەزیرەیە و کشمیریس لەوێوە بۆ ناو ئاو و تومبەکان و ئەبو مو‌سا و لە‌و بەریشەوە یەمەن و لیبیا ولوبنان و سوریا و عێراق تا ئاستێکیش ئێستە ئەگەری ئەوەی هەیە بتوانێت لە دەریای سپی‌دا پێگەی هەبێت ، خۆ ئەگەر بەس بیان توانیایە گەروی عەدەن داگیر بکەن لە ڕێگەی حوسیەکانەوە ئاوا دریایی سور ئاسان دەبو دەیتوانی بگاتە جەبەل تاریق.
بە بۆچونی من مادام خۆپیشاندان خاوەنی ڕێبەریەتیەکی رادیکالی ڕاستەقینە نیە نەک ناتوانێت بگاتە ئەنجامەکانی و هەر خۆیان دروستی دەکەن و هەر خۆشیان دوژمنە درەکییەکە ، کە کاڵ بوبویەوە لە ناوخۆدا تۆخ تر دەکەنەوە ، کە یەکێتی ناوەکی ئێران وەک ئەمریکا بەستراوە بە دروستکردنی دوژمنێکی گەورەی دەرەکیەوە ، دوا جار مادام ئێران و ئەمریکا هەردوکیان پێویستیان بە دوژمنێکی دەرەکی هەیە هەر خۆشیان ئەو بۆشاییە بە تاکتیکێک و سیناریو ماکیاجێک بۆ یەکتر تەواو دەکەن ، نە ئەمریکا بە کردار دژی ئێرانە نە ئێران بە کردار دژی ئەمریکایە ، دوا جار دو دوژمنی کارتۆنین لەسەر سفرەی بەرژەوەندی هاوبەش ، وەک چۆن شۆڕشی سەوز تاکتیک و سیناریو بو ، ئاواش ئەم خۆپیشناندانانە دەکرێتە سیناریو و جگە لە خۆبەتاڵکردنەوەیەکی ناوەکی هیچی تری لێناکەوێتەوە ، لە پلانەکانیشدا لای دوڵەتی ئێرانی ئاساییە ئەگەر چەند هەزار کەسێکیشی لێ بکوژرێت .
فەزایەکی سەیرە!! … چالاک ئاغجەلەری
ناوی زل و دێی وێران…ئـەم پەندە ڕێک بۆ ئـەو حکومەتە ووتراوە کە پێی دەڵێن ( حکومەتی ھەرێمی کوردستان) ، ئـەم دەزگا شەرعیە لە چوارچێوەی عێراقی عەربیداسەلماندی بوونی دەسەڵاتێکی ھەرێمی کوردی لە کیانێکدا کە ھەمیشە بەشێکی دانەبڕاو بووە لە دەوڵەتانی نەژادی عەرەب بۆ خۆی سوعبەتێکی سیاسی (ھەزەلی) ەھەروەھا ھەوڵێکە بۆ موتوربەکردنی داری بەڕوو بە خورما کە ھەریەکە سەر بە کەش وھەوایەکی دژ بەیەکن، ھەروەھا پاسیڤ بوون بە دونیای نەژادی و ڕێچکەیگوزارشتی ئـاینی بەشێکی دانەبڕاوی ھەردوو بەرەیە کەواتە دەست بردن بۆ پرسێکی لەم جۆرە ئـەوی وون دەبێت دۆزە ئـینسانیەکەیە وەک ئـەوەی کە دەبینرێت ، ئـەمھەنگاوە چونکە ھەر لەسەرەتاوە بە فەنابوونی کۆمەڵگە وەکو ئـەوەی کە ھەن کەوتە جوڵە ، بەم حەرەکەتە بەدوای خۆیدا لە ناشیرین کردنی خواستی گەلی کورد (وەکوخواستێکی ئـینسانی)خەونی لە مێژیینەی جۆگەئـاوی ژیانی بۆ ھەڵبەستە بوو، ئـامادە نەبوونی بیر و کار ھاوکات کەسێتی کارا دەستپێکی ھەڵەکان بوو ، کردیان بە وەھمێکدوور لەحەقیقەت ، درۆیەکان پێگەیاند چەندین دەیەی ترمان پێویستە تروسکای ڕاستگۆییمان لێ ھەڵبێت، ئـەمە وەک زایەڵەی نائـومێدی ناپرژێنم ،بەڵام ھەقیقەتێکە دەبێتدەست بۆ سەرەداوی ئـەو ئـاڵۆزیە بەرین و نەترس و پشوو درێژ لە یەکیان بکەینەوە ، ئـەم دەمو چاوە چرچ و لۆچانە دونیایەکیان بۆ ئـەو خەڵکە ھێناوە ھەرچی جوانیەبەدیناکرێت، ھەموو پێکڕا بە گەورەو بچوکەوە ، بە دەسەڵات و ڕکابەرەوە بە ھەمان ستایل و ھەندێ جیاواز لە ووردەکاریدا ھەڵپەی پشووی کورسی پشتی مێزن، ئـەمخەڵکانە زۆر جیاوازن لە کەسانی ئـاسایی، بەوەڕاھاتون ھەمیشە بە دوای درۆیەکی نوێوەن کە تەمەنی سیاسیان درێژ بکاتەوە.
ئـەوەی ئـەمڕۆ دەبینرێت جیاوازترە لە دوێنێ ( فۆرمی پیشاندانی درۆ)چۆن؟ با لە‌و ھێزانەوە دەست پێبکەین کە کنەی دەسەڵاتیانە ، حزب ھەیە دروست نەبووە بەڵام باڵیگرتوە و یەکتر تەخوین دەکەن، حزب ھەیە نەتروکاوە نازانێت سەنگی چەندە لە کۆمەڵگەدا دەبێتە زمان حاڵی خەڵک، ئـۆپۆزیسیون بە ئـەرکی حکومەت ھەڵدەسێت( بە لەجیاتی دانان داواکاریەکانی خەڵک دەگەیەنێتە شوێنی مەبەست!!)، حکومەتیش بە جۆرێک گەندەڵی و ڕیفراندۆم شەحنی پێنەھێشتووە، دەوڵەتی ناوەند لە ژێر شەحن دیناوە!!، بۆ خۆی سجن گەورەترین بەڵایە بەڵام بە قودرەتی قادر لە فەزای ئـێمەدا بۆ ھەندێ کەس قەڵا وپشت و پەنایە، ئـەوەی دز و گەندەڵە بە جەناب بانگ دەکرێت، حزب ھەیەبەھێندی سریەکی سەربازی نابن داوای شۆڕشی چەکداری دەکەن !!، زۆر سەیر و سەمەرەی تریش خۆتان ڕیزیبکەن.
خەڵک بە چەندین شێوە شەقامی تاقیکردوە وەک ھەمووجارێک چەند دایکێک جەرگیان سووتا ھەندێ لایەن تابوتەکانیان کرد بە پەیژە و سەرکەوتن ، دەسەڵات ئـەوەیمەبەستێتی بۆ ئـەبەد فیرعەون ئـاسا ھەنگاو بنێت گرەویان لە شەقام بردەوە و وێرانیان کرد ، پەیامێکیان گەیاند خەڵکیان کرد بە فەوزەوی و ئـەنارکی ، گەنجە ھزر پڕوگیرفان بەتاڵەکانیان بەو فۆرمە ناساند، ئـیدی ئـەم مەملەکەتە پڕ پڕێتی لە ھاوکێشەی پێچەوانە ، نا مەنتقیەت گەیشتۆتە ئـاستێک یار و ھاوتای دەسەڵات کە ئـاگاداری تەواوینادادیەکان بوو خۆشی بەشێک بوو لەحکومەت ، بە جۆرێک .. دەریان کردن نەڕۆیشتن ، بەدوای ئـەمەشدا پەنجەی شایەتمانیان مۆرکرد بۆ پرسی ڕیفراندۆم دوای دۆڕانیتا ئەو پەڕی ( ساجی عەلی) ،تازە دەڵێن بابای دەسەڵاتی گەندەڵ !!، ئـەم گەمەیە تەنھا و تەنھا بۆ کۆکردنەوەی دەنگە پەرتەوازەکانی چەند مانگی داھاتووە و ھیچی تر.شکستی دەسەڵاتی کوردی لە ئـێستای عێراقدا ھیچی کەمتر نیە لە نسکۆی( ئـاشبەتاڵ) دوێنێی١٩٧٥، مایەی سەرسوڕمانە ئـەم دەسەڵاتە بە کۆی شکستە سیاسی و ئـابوریو ئـیداریەکانی ، بوێری ئـەوە دەکەن وەک دەسەڵات خۆیان بناسێنن ( ڕوو قایمن بە مانای ووشە)؟!!، چیان لە کەشکۆڵەکەیان ماوە شایستەی ستایش و دەست خۆشی بێت!بەتاڵ بەتاڵ … خەونی دەوڵەتی کوردی نموونەی دوا فۆرمی درۆ، کردیانە تابوتی ڕیفراندۆمەوە بۆ ھەتایە نێژرا، بۆ نەگبەتییان وەک دوا فیشەک چروکی کرد !!، وەھمیکورسی سەرۆکیشیان بەتاڵ کردوە ، کەیەک لە جوانترین دیاری ساڵی پار بوو بۆ ئـەو خەڵکە.
لە پەراوێزدا ، دەسەڵاتێک بێ متمانەیی گەل لەدەست بدات بە ھەموو پێوەرەکان دەبێت خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە، ھەر بەردەوامیەک لەم حکومەتە درێژەدانە بە پاراستنیبەرژەوەندیە حزبی و کەسیەکان، دڵنیام ئـەو ھێز و لایەنانەی دەستیان بەم ئـیدارەیەوە گرتوە ھونەری مانەوەیان ئـاشکرایە و ئـەرزشێکی نەماوە بۆ نمایش کردن ، کۆیھەموو ڕاستیەکان لە بەردەوامی بەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستان مەتەڵێکی ئـاشکرایە، مانەوە و بەردەوامیدان بەم فەزایە ھەر زۆر سەیرە!
باشترین كاری حزبه‌كانی كوردستان له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه كه هیچ كار نه‌كه‌ن … عیماد عه‌لی
له‌م وه‌زعه ئاڵۆزه‌ی ئه‌م قۆناغه فره ره‌هه‌نده شێواوه‌ی ناوچه‌كه و كوردستان. عه‌بقه‌ریه‌كی خاوه‌ن زانیاری هه‌مه‌جۆر و ده‌سترۆیشتویه‌كی پر مه‌عریفه‌تی ده‌وێت سه‌ری لێده‌ربكات نه‌ك ئه‌وانه‌ی سه‌ر شاشه و تازه‌پێگه‌یشتووانی دوور له سه‌لیقه، كه جگه له‌به‌رپێی خۆیان هیچ نابینن. خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و ره‌فتاركردن به پێی ورده‌كاریه‌كان و قازانج بینین له دیاریكردنی روانگه‌ی قسه كردن و هه‌ڵوێست نواندن، قورسترین ئه‌ركی شاره‌زایانی سیاسه‌تی كوردستانه، كه نازانم نیمانه یان زۆر ده‌گمه‌نن. ئه‌وه‌ی راستی بێت مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پێشهات و گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ی له‌مه‌ر خۆمان زۆر قورستره له‌م كاره كه له ولاته ئارامه‌كان و خاوه‌ن یاسا و رێسا جێگیره‌كان بكرێت، كه ئه‌ركه‌كان به پێی سیستم و پسپۆری دابه‌شكراون. به‌ڵام لای خۆمان، له ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی ده‌ستور و یاسا و دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه، خواوراسان هه‌ریه‌كه جا كوری مامی یان پوری یان برازای یان پلكزای سكرتێری ئه‌م حزب یان ئه‌و حزب بێت یان و، به پشتخانی بێ فكری خۆی و ئه‌و توانایه‌ی كه مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت پێی به‌خشیوه تێهه‌ڵده‌قورتێت و نازانێت ده‌رئه‌نجامی ده‌ستكاریكردنه‌كه‌ی چیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
ئه‌مرۆ ئێران له قۆناغی پاش كوڵاندایه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وه‌كو پێشتر وتمان و به یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كان له‌قه‌ڵه‌ممان دا، تاراده‌یه‌ك خۆپیشاندانه‌كان خامۆشكراوه‌ته‌وه و بێگومان گۆرانی گه‌وره‌ش روویداوه و رووده‌دات و به پێی دیفاكتۆ بیكردنه‌وه و ره‌فتاری رژێمی ئیرانیش وه‌ك پێشتر نابێت و تا راده‌یه‌ك به‌خۆداچونه‌وه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ریدا.
توركیا تا راده‌یه‌ك سیاسه‌تی خۆی له ناوچه‌كه یه‌كلایی كردۆته‌وه كه زیاتر به‌لای میحوه‌ری روسیادا نزیكتری ده‌كاته‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌مه‌ر ئێران بۆ ئه‌مریكا و جیهانیشی ده‌رخست چیی ده‌كات و چیی ده‌وێت و ئه‌وله‌ویاته‌كانی چین، بۆیه جموجوڵه‌كانی توركیا له سوریا و كوردستان و عیراق ده‌كه‌وێته قۆناغیكه‌وه كه دابرانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی دروست ده‌كات .
به‌غدا تا ئێستا و هه‌ر رۆژه و قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستانه‌وه و، ئه‌وه‌ی لێی ده‌خوێندرێته‌وه زیاتر ده‌ستی ده‌ستی كردنه به خه‌ڵك و بریاره پێشنیار كراوه‌كان و له خۆدزینه‌وه له هه‌ڵوێسته ویستراوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر عه‌بادی له‌ژێر فشاری زۆری ئه‌م و ئه‌ویشدایه و ده‌یه‌وێت به هه‌ڵوێست و لێدوانی دژبه‌یه‌ك خۆی له‌و حاڵه‌ته ده‌رباز بكات و ئه‌وه‌ی روونه لای هه‌مووان كه نیازی عه‌بادی روون نیه و هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی ده‌رناخات و یاری ده‌كات، تاوه‌كو چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردن و بریار له دیاری كردنی كاته‌كه‌ی نه‌درێت. هێزه عیراقیه‌كان هه‌ریه‌كه و له دۆڵیكدان و كاریگه‌ری وه‌زعی ئێران له‌سه‌ر رژێمی عێراق ده‌ستواڵایی بۆ هه‌ندێك لایه‌ن مه‌یسه‌ر كردووه و لایه‌نی شیعه به هه‌موو ره‌وته‌كانیه‌وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌گه‌ره خراپه‌كانی ئێران زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و هه‌موو هاوكێشه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن و له‌وێدا كورد تا راده‌یه‌ك قازانج ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ری خراپیشی هه‌یه.
له‌م باره‌دا حزبه‌كانی كوردستان نه‌ك حكومه‌ت چی بكه‌ن باشه؟ ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه سه‌ره‌كیانه بناسێت، ده‌زانێت له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی بی بنه‌مای جێگیر و دوور له خۆپاراستن له لادان له خه‌تی سوری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و له كورتبینی سیاسی و ته‌كتك و كاردانه‌وه‌وه، ره‌فتار و بریار ده‌ده‌ن. بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر له‌مه‌ر پرسه ستراتیجیه گرنگه‌كه، كه له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به به‌رێكردنی ئه‌م باره‌یه به كه‌مترین زیان بۆ میله‌ت، خۆیان سر بكه‌ن و هیچ هه‌ڵوێستێكی حزبیانه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان ده‌رنه‌برن و ته‌نها چاوه‌رێی گۆرانكاری خۆرسك بن كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رووده‌دات .
ئه‌گه‌ر قسه‌كردنه‌كه‌ت له زیو بوو بێده‌نگیت له زێر بێت، بێده‌نگیه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره بۆ خۆت و بۆ ده‌وروبه‌رت و ئه‌وانه‌ی له په‌یه‌وه‌ندیدان له‌گه‌ڵتدا باشتره. تۆیه‌ك كه تادوێنی هه‌م له‌ده‌سه‌لات و هه‌م له ئۆپۆزسیۆن بویت و ده‌زانیت متمانه‌ی خه‌ڵك به ره‌فتار و هه‌ڵوێستت كزبووه . ئێستا وا خۆت داده‌نێیت كه بۆ خه‌ڵك ئه‌م رێگه‌یه‌ت هه‌ڵبژاردووه، نا‌توانیت خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه و ره‌فتاره‌كانی دوێنێت له بیر خه‌ڵك ماوه. له‌به‌رامبه‌ردا تۆیه‌كی حزبی ده‌سه‌ڵات، له سه‌رجه‌م بۆچونه‌كانت به رێژه‌یكی گه‌وره هه‌ڵه بوویت و له هه‌نگاوه‌كانت شكستخوادوبویت، له‌م كاته‌دا خه‌ڵك هیچ متمانه‌ی پێت نه‌ماوه و هه‌ر شتێك بكه‌یت لێتی وه‌رناگرێت .
بۆیه، باشترین كاری حزبی بۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تا راده‌یه‌ك جه‌ماوه‌ریان ماوه و خاوه‌نی ئامرازه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانن، باشترین كار له‌م كاته‌دا بكه‌یت، سركردنی خۆت و كارنه‌كردنته كه باشترین هه‌ڵوێست و به‌پێزترین كاره كه بۆ میله‌ت به قازانج بشكێته‌وه و هه‌ر كارێكی تر ته‌نها به زه‌ره‌ر بۆ خه‌ڵك ده‌شكێته‌وه . تاكه رێگه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغ و واقیعه بگیرێته‌به‌ر ئه‌وه‌یه رێگه به حكومه‌ت و به هاوكاری خه‌ڵكانێكی به توانا نه‌ك به پشت به‌ستن به هه‌ڵوێستی حزبه‌كان ،بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوابه‌ختی خۆی له ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانه تاقیبكاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڕیم له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئیستغلالی ناكۆكی و دووفاقی سیاسی و كه‌لێنه گه‌وه‌ركانتان نه‌كه‌ن . بۆیه ده‌ڵێم ئه‌ی حزبه‌كان؛ خۆ سركردن له ره‌فتار و هه‌ڵوێست و كار له‌مه‌ر پرسه ستراتیجیه‌كانی په‌یوه‌ست به چاره‌نوسی میله‌ت و ته‌نانه‌ت بۆ كاری رۆژانه‌ی ئه‌مرۆتان و بۆ په‌رینه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه سه‌خته به كه‌مترین زه‌ره‌ره‌وه، باشترین هه‌ڵوێستی ئه‌مرۆتانه .
پەروەردەکردنی منداڵان بە لێبووردن… رەزا شوان
منداڵە چاوگەش و شیرین و خۆشەویستەکانمان، نەوەی ئەمـڕۆن و هیـوای داهاتووی کـورد و کوردسـتانن.. بە نرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. گۆشکردن و پەروەردەکردنیان بە دروستی و ئاراستەکردنیان بە راستی ئەرکێکی پێویست و پیرۆزی ئەستۆی خیزان و قوتابخانە و کۆمەڵگا و هەموو هیواخوازێکی داهاتوویەکی باشتر و شیاوتر و گەشترە بۆ کورد و کوردستان.. پێویستە لە منداڵییەوە بە بەها پیرۆزەکان و پرەنسیپە بەرزە نیشتمانییەکان و مرۆڤایەتییەکان پەروەردەیان بکەین.. لە منداڵییەوە بە بنەما سەرەکییە ئەرێنییەکانی ژیان و سازان و پێکەوە هەڵکردن ئاشنایان بکەین.. بۆ ئەوەی ببن بە کەسایەتی بڕوابەخۆ و گەشبین و سەرکەوتوو.. ببن بە تاکی دروست و خێربەخش.. ببن بە کۆڵەکە و کاریتەی تەبایی و خۆشبەختی کۆمەڵگای کوردیمان. پێویستە وا پەروەردەیان بکەین، کە شانازی بە ناسنامەی کوردستانی بوونی خۆیانەوە بکەن و هەستی هاوبەستەبوونیان بۆ شارستانییەت و بۆ مرۆڤایەتی هەبێت.. هەر لە منداڵییەوە منداڵەکانمان بە رۆشنبیریی برایەتی و خۆشکایەتی و هاوڕێتی و کەسایەتی و قبووڵکردنی یەکتری و رێز و خۆشەویسی و یەکسانی و دادپەروەری و هـاومافی و رێزگرتن و خۆشەویستی کەسانی تر و کرانەوە بەڕووی کو‌لتوور و کۆمەڵگاکانی تر و باشخوازی و ئاشتییخوازی و لێبووردن و بەخشین پەروەردەیان بکەین.. لە منداڵییەوە لە هەموو شێوەیەکی دەمارگیری و توندوتیژی و رەگەزپەرستی و تونـدڕەوی ئاینی و تایفی و خۆپەرستی و کەسنەویستی دووریان بخەینەوە.. ئەمەش ئەرکێکی پێویست و پیرۆزی هەموومانە، کە بەم بەها و پرەنسیپ و رەوشتە جوانانە پەروەردەیان بکەین.
پەروەردەکردن و راهێنانی منداڵان بەو بەها و پرەنسیپانە، لە شەو و رۆژێک دا نایەنە دی، پێویستیان بە سنگفراوانی و دەروون گەورەیی و پشوودرێژی و خۆڕاگرتن هەیە.. پێویستیان بە پلان و بەرنامەڕێژی هەنگاو بە هەنگاو هەیە.. تا دڵنیابین کە ئەنجامەکان ئەرێنی دەبن و بە درێژی ژیانی منداڵان کاریگەری و رەنگدانەوەیەکی ئەرێنییان لەسەر ژیانی خۆیان و لەسەر کۆمەڵگای کوردیشمان دەبن.
یەکێک لە‌و بەها پیرۆزانەی ناومان بردن (لێـبووردن)ـە، کە هەموو ئاینە ئاسمانییەکان و تیۆرە پەروەردەییەکان، جەختیان لەسەر گرنگییەکانی بەهای لێبووردن و بەخشین کردۆتەوە، کە یەکێکە لە هەرە خەسڵەتە جوانەکان و پرەنسیپە بەرزەکانی مرۆڤ.
ئامانجی پەروەردەی نوێ لە ئەمڕۆدا، بە ئاراستەی بنیاتنانی رۆشنبیری ئاشتی و هەستپاکی و سۆز و رووحی مرۆڤایەتی و بەهـای لێبووردنە، دژایەتیکردنی هەموو شێوەکانی توندوتیژی و دەمارگیری و زاڵبوون و خۆسەپاندن و چەوسانەوەیە.. لە بنەڕەتیش دا، پەروەردە لەسەر بنەمای بەهای لێبووردن و ئاشتی و ئازادی مرۆڤ و لێبووردە هاتۆتە کایەوە.. بۆیە پێویستە سیاسەت و داڕشتنی پەیڕەو و پرۆگرامەکانی فێرکردن و خوێندن، لە هەموو قۆناغ و ئاستەکان دا، لە باخچەی منداڵانەوە تا دەگاتە خوێندکارانی زانکۆکان، هەموو هاوکاربن لە روندان و شیرینکردن و بەرجەستەکردنی پرەنسیپەکانی پێکەوەژیان و سازان و لەیەکگەیشتن و لێبووردن و خۆشەویستی و رێز و رێزگرتن لە را و بۆچوونی جیاواز.. پەروەردەکردن و ئاراستەکردنی دروستی منداڵان هۆکاری پێکەوەژیان و گونجان و سازانە، نەک هۆکاری ململانێ و بەربەرەکانی.
(هيلین کیللەر) دەڵێ:”باشـترین دەرئەنجـام لە پـەروەردەدا لێــبووردنە”
لێبووردن زمانێکی نەرم و شیرینە، چەمکێکە واتای بەخشین لە کاتی توانا و هێزدا دەگەیەنێت.. پێویستە لە منداڵيیەوە منداڵەکانمان فێری ئەم زمان و چەمکە بکەین.. لێبووردن دروشمێک نییە بوترێ یا بەرزبکرێتەوە، بەڵکو لێبووردن دۆخێکی دەروونی و رەوشتی و کۆمەڵایەتییە، کە لە ویژدانی منداڵان دا دەڕوێت.. لێبووردنیش لە خودەوە دەستپێدەکات، ئینجا لە کەسانی تر.
گەر بە منداڵی خۆماندا بچینەوە، ئەو یادەوەرییانەمان دێتەوە یاد و بەرچاومان، کە زۆر جار لەگەڵ خوشک و بـرا و هاوڕێکانمان دا، ناکۆکی دەکەوتە نێوانمان.. تووڕە و زیـز دەبووین، بەڵام لە دڵمان ناگرت و زۆری ناخایاند، بە ئەوپەڕی دڵ‌پاکی و هەستپاکییەوە دەستمان لە ملی یەکتری دەکرد و داوای لێبووردن و بەخشینمان لە یەکتری دەکرد و ئاشت دەبووینەوە و لاپەڕەیەکی نوێی دڵ‌پاکی و بێتاوانیمان هەڵدەدایەوە.. بـەڵام کە گەورە بووین و گـرفت و کێشەکانمان زیادیان کرد، توانای لێبووردن و بەخشینمان کەمتربوونەوە.. دەرفەت بە بەرانبەرەکانمان نادەین بە کە خۆیان دا بچنەوە.
ئێمە هەموومان پێویستیمان بە یەکتری هەیە.. با دڵپـاکی و بێـتاوانی و لێبووردن و بەخشینی منداڵیمان بگەڕێنینەوە.. بە دڵێکی گەورە و بێ رق و کینە لەگەڵ هاوڕێ و دراوسێ و کەسوکار و کەسانی تردا، بە نەرمی و رێزەوە گفتوگۆ و رەفتار بکەین.
با لە ناخی دڵمانەوە، دروشمی ژیانمان، ئاشتی و لێبووردن و تەبایی و سازان بێت.. با هەردەم دەستپێشخەربین لە لێبووردن و بەخشین، ئەمەش مایەی ویژدان ئاسوودەییە.
لێبووردن ئەوەیە کە تۆ لە خراپە و هەڵەی کەسانی تر ببووریت و بیان بەخشیت، بیر لە لۆژیکی وەڵامدانەوەی خراپە بە خراپە، یان تۆڵە بە تۆڵە نەکەیتەوە.. تۆڵەسەندنەوە کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و توندوتیژییەکی زیاتر و کارەساتی خراپتری لێدەکەوێتەوە.
هەندێ کەس بە هەڵە لە لێبووردن گەیشتوون، پێیان وایە کە لێبووردن و بەخشین لە لاوازی و بێتواناییە.. کەسانی لێبووردە توانای رووبەڕووبوونەوە و تۆڵەسەندنەوەیان نییە.. ئەمەش بۆچوونێكی هەڵەیە، بۆ ئەوەی واتێنەگەن کە کەسانی لێبووردە لاوازن و بەزیون و توانای بەرپەچدانەوەیان نییە.. پێویستە ئەوە بزانن کە یەکێک لە بنەماکانی لێبووردن ئەوەیە کە لێبووردن لە خەسڵەتە جـوان و ئەرێنـییەکانی مـرۆڤە. کەسانی لێبووردە دەروون گەورە و سنگ فراوان و ژیـر و دووربینن، لە توانـا و بەهـێزی دا دەبوورن و دەبەخشن.. لە راستیش دا، لێبووردن باشترین تۆڵەسەندنەوەیە.. ئەو دڵەی کە پڕبێت لە سـۆز و لێبووردن و بەخشـین و رێـز و ئاشتیخوازی و سازان و گونجـان، دڵێکە پڕ لە ئاسوودەیی و خۆشەویستییە، دڵێکە کە جێی رق و کینە و تونـدوتیژی و دەمارگیری و چەوسانەوە و تۆڵسەندنەوە و خراپەخـوازیی لێنابێتەوە. لە راستیش دا
لێبووردن و بەخشین گەورەتین تۆڵەسەندنەوەیە.
(مەهاتما گاندي) دەڵێ:” لاواز ناتوانێت ببوورێت، لێبووردن لە خەسڵەتی بەهێزەکانە” (جەواهـیر لال نەهرۆ) ش دەڵێت:” تەنیا دەروون گەورەکان دەزانن لێببوورن چـۆنە”
زۆر لە لێکۆڵینەوە دەروونییەکان و رەوشتییەکان و پزیشکییەکان لە زۆر لە زانکۆکانی جیهان دا، لەوانەش لە زانکۆی (کۆلۆمبـیا) ی ئینگلتەرا، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، کە لێبووردن و بەخشین گەلێ سوودی تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژیانییان بە کەسی لێبووردە بەخشیوە.. ئەوەشیان بۆ ساغ بۆتەوە کە ئەو ئارامی و ئاشتییەی لە ئەنجامی لێبووردن و بەخشین دا دێنەدی، بەرگریی لەش خۆشتردەکەن، ئەم راستییەش ئەو رووگەشییەیە کە بە دەموچاوی لێبووردەوە دەردەکەوێت.
ئەوەش دەزانین کە لێبووردن و بەخشین بەهـا و پرەنسیپێکی رەمەکی بۆماوە نییە، کە لە باوباپیرانمانەوە بۆمان مابێتەوە، بەڵکو لێبووردن وەرگرتن و فێربوونە.
شارەزایانی ئەم بوارە، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە رۆشنبیری لێبووردن و بەخشین لە خێزانەوە دەست پێدەکات، خێزان رۆڵێکی گەورەی هەیە لە روواندنی ئەم پرەنسیپە مۆڤایەتییە لە هۆش و دەروونی منداڵان دا، گەر پەیوەندییەکانی نێوان دایک و باوک و خوشک و براکان، ئەرێنی بن و لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێز و نەرم و نیانی و ئەرکەکـان و مافەکـان و بەرپرسێتی بنیاتنرابن، نەک لەسەر بنەمای توندوتیژی و بێڕێزی و ناکۆکی و ناتەبایی و رق و کینە و خۆپەرستی و خۆسەپاندن و چەوسانەوە بنیاتنرابن.. ئەو ماڵەی کە لێبووردن و بەخشین باڵی بەسەردا نەکێشابێت.. هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و کەش و هەوایەکی دیکتاتۆری و نائارامی و بێڕێزی و یەکتری قبووڵنەکردن و رەتکردنەوەی را و بۆچوونی جیاواز و نەسازان و نەگونجان.
دیکتاتۆریەتیش لە خێزان دا بێت، یا لە دەسەڵاتی حوکمڕانی وڵات دا بێت. هۆکارێکە بۆ زمان زبـری و توندوتیژی و نەسازان و بێبڕوای و پێکەوەهەڵنەکردن و ناسەقامگیری. هەر ئەم کەشە نالەبارەش، هەستی رق و کینە و توندوتیژی خۆشتر دەکات.
زۆر بە کورتی و بە چڕی، چەند خاڵێکی گرنگ دەخەینە بەرچاوی دایکـان و باوکـان، بەو مەبەستی کە سوودیان لێوەربگرن، بۆ روواندنی بەهـای لێبووردن و بەخشین لە هۆش و لە دەروونی جگەرگۆشەکانیان دا.. زۆر گرنگە هەر لە منداڵییەوە بەم بەها و پرەنسیپە ئەرێنییانە منداڵەکانتان پەروەردە بکەن و رایان بهێن:
١ـ پیویستە دایکان و باوکان ببن بە پێشەنگ و بە نموونە، بۆ منداڵەکانیان، ئەگەر ئەوان لە یەکتری ببووردەن و ببەخشن، زمان نەرم و سازاو و گونجاوبن، بە دڵنیاییەوە منداڵەکانیشیان چاویان لێدەکەن، لەوانەوە فیری بەهـای لێبووردن و بەخشین دەبن.
٢ـ پێویستە منداڵەکانتان بەم بەها و پرەنسیپانە پەروەردەبکەن و لایان شیرین بکەن: لێبووردن و بەخشین، دەستپێشخەری لە لێبووردن، خۆشەویستی، رێزگرتن، سازان و گونجان، قبوڵکردنی یەکتری، پێکەوە ژیـان، رێزگـرتن لە کەسانی تر و لە را و لە بۆچوونی جیاوازیان، زمـان نەرمی و شیرینی، راستگۆیی، یەکسانی، دادپەروەری، ئازادیخوازی، ئاشتیخوازی، دڵسۆزی، نیشتمان پەروەری، هاوڕێتی، مرۆڤایەتی، چاکەخـوازی، دەستپاکی، ئەمکـداری، پێشکەوتنخوازی، داهێنانخوازی،.. هاد.
٣ـ منداڵان زۆر حەز لە چیرۆک دەکەن، ئەم حەزەیان بقۆزنەوە، ئەو چیرۆکانەیان بۆ بگـێڕنەوە و بخـوێننەوە، کە مەبەستی لێبووردن و بەخشینیان لەخۆگـرتوون.
٤ـ ئافەرین و ستایشی ئەو منداڵەتان بکەن، کە دەستپێشکەربێت لە لێبووردن و لە بەخشین دا، لە‌و هەڵانەی کە خوشک و براکانی یا هاوڕێکانی یا کەسانی تر دەرهەق بە ئەم کردیان یا بیکەن، وەکو هەڵویستێکی ئەرێنی بەرز بنرخێنن تا درێژەی پێبدات.. گەر خەڵاتیان بکەن، دەبێتە هاندەرێکی بەهێز تا زیاتر درێژە بەم رەوشتە جوانەیان بدەن.
٥ـ کە کێشە و ناکۆکییەک لە نێوان منداڵەکانتان یا لەگەڵ هاوڕێکانیان رووبدات.. ئێوەی دایکان و باوکان، خێرا خۆتان تێهەڵمەقورتێنن.. بواریان بدەن و بـزانن کە چۆن خۆیان ئەو کێشانە چارەسەر دەکەن و لە یەکتری دەبوورن و دەبەخشن و ئاشت دەبنەوە.
٦ـ کە منداڵێکتان لەگەڵ خوشک و برایەکی یا هاوڕێیەکی کێشەیان دەبێت و تووڕەدەبن و یەکتری بە خەتابار دەزانن.. یەکسەر و گەرماوگەرم زۆر لە منداڵەکەتان مەکەن و ناچاری مەکەن کە بە نابەدڵی بچێت داوای لێبووردن لە‌و کەسە بکات، چونکە هێشتا لەسەر تووڕەیی و رقـە، با ساردبێتەوە، ئینجا بە نەرمی و بە هێمنی و بە شێوازێکی گونجاو قەناعەتی پێبکەن و پەشیمانی بکەونەوە و هـانی بدەن کە دەستپێشخەری لە لێبووردن و بەخشین دا بکات، بچێت داوای لێبووردن لە هاوڕێکەی بکات و ئاشت ببنەوە.. ئافـەرین و ستایش هەردووکـیان بکەن و.. ئەوەشیان پێ بڵێ کە منداڵی لێبووردە لە لای هەمـوو کەسێ خۆشەویست و رێـزدارە.
٧ـ وریابن هیچ جیاوازییەک لە نێوان منداڵەکانتان دا مەکەن.. لەگەڵ منداڵانی ترديش دا بەراوردیـان مەکەن.. ئەگینا دەبێتە هۆکارێک بۆ رق و کینە تونـدوتیژی و ئـیرەیی.
٨ـ بێگومان قوتابخـانەش رۆڵێکی گرنگی هـەیە، لە چەسپاندنی بەهـای لێبووردن و بەخشین و لە شیرین کردنی پرەنسیپە بەرزەکان دا، هاوکاریتان لەگەڵ قوتابخانەدا بۆ هێنانەدی ئەم مەبەست و ئامانجانە زۆر پێویستە.
٩ـ کۆمەڵگـاش رۆڵی خـۆی هەیە، لە بنیاتنانی رۆشنبیری لێبووردن و قبووڵکردنی یەکتری تاکەکان دا. گەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ئاشتی و رێـز و خۆشەویستی و هاوکاری و هاوچارەنووسازی وماف و ئەرکەکان بنیات نرابێت.
١٠ـ گەر منداڵێکتان لە یەکێکیان بووری و بەخشی، بە منداڵێکی ئازا و ژیر و لێبووردە ناوی بەرن.. بەڵام ئەگەر بەو چاوەوە لێیبڕوانن، کە گـێل و گەمـژە و ترسنۆکە، یا بە نەفس نزم و سووک ناوی بەرن، ئەم بۆچوونە هەڵەیەتان دەبێتە هاندەر و هۆکارێک بۆ ئەوەی کە لە جاری داهاتوودا، دووقات تۆڵە بکاتەوە و ئامادە نەبێت لە کەس ببوورێت.
ئاشکرایە کە لەم سەردەمەدا، رێژەیەکی زۆری منـداڵان و گەورەکـان، بوونەیە قوربانی توندوتـیژی و دەمارگـیری و جیـاوازی و دڵـڕەقی و رەگەزپـەرستی و چەوسـانەوە و شەڕ و ئاژاوە و نادادپەروەری و لاوازبوونی پەیوەندییە کۆمەڵەیەتییەکان و تێکچوونی شیرازەی خێزانی و زاڵبوونی هەژموونی زمان زبری و ناسەقامگیری.. بۆیە ئەمـڕۆدا لە هەموو سەردەمێ زیـاتر پێویستیمان بە رۆشـنبیری لێـبووردن و بەخشـین و زمـان نەرمی و سنگ فراوانی و یەکتری قبووڵکردن و پێکەوەژیان و تەبایی و سازان هەیە.
نەرویـج: ٢٠١٨
بۆساڵی تازه … فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی
به‌خێرهاتی ساڵی تازه
دڵـی ئـێـمـه پڕلـه‌ڕازه
ئاخۆناخت پڕخۆشـیـیه؟؟!!
یان وه‌كوپار به‌بێ نازه
چاومان وه‌كوكاسه‌ی مه‌ستێك
دوور ده‌ڕوانـێ پـڕ نیازه
توخوا وه‌ره و ده‌م به‌خه‌نده
گوێمان كه‌یله بێ ئاوازه
باهاتنـت ئـاوازێك بـێ
ئاوازێكی یه‌كـجار تازه.
13/12/1998یه‌كشه‌ممه.
دیدارێک لەگەڵ شێرزاد حەسەن …. سازدانی: شاخەوان سدیق
لە ستایشی ئەدەبدا …
ساڵانێكی زۆرە هەمووان مەستی خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبیەكانی ئەوین، ئەوێك كە دەمانباتەوە ناو ناخی خۆمان و دەمانخاتە بەردەم پرسیارە شەرمنەكانی خودەوە، ڕۆژێك بەدەم چاخواردنەوە، لە یەكێك لە كافێكان لەگەڵ (شێرزاد حەسەن) كەوتینە گفتوگۆی ئەدەبی كە سەرەنجام ئەم دیدارەی لێكەوتەوە
* مامۆستا با سەرەتا بپرسین پەیوەندی ئەدەب بە ژیانەوە چییە؟ بەتایبەت ئەدەبیاتی تۆ، یان ئیش‌کردنی تۆ لەنێو ئەدەبدا لە ڕوانگەی مرۆڤپەروەرییەوە چۆنچۆنی هەڵیدەسەنگێنێت ؟
_شێرزاد حەسەن: ئەدەب و ژیان دووانەی یەک سکن، بە شێوەیەکی ئۆرگانیکی پەیوەستن بە یەکەوە، من ناتوانم مەزەندەی زیندەگی خۆم بکەم لە دەرەوەی دونیای هونەر و ئەدەبدا، رێک وەک ئەوە وایە بە من بڵێیت کە وەک تەنێکی ئادەمییانە پەیوەندی نێوان گؤشت و ئێسقانەکانم چیییە؟ کە دیارە بۆ من وەها ئاوێتەن کە من بۆم لێکدی جیا ناکرێنەوە، گەر وا نەبێت..ئیدی من نابم و نیم. بۆ من نەنکم یەکەمین سەرچاوە یەکە حەز بە داستان و ئەفسانە و هەقایەتی کۆن بکەم، لە پاڵ سەرسامیم بە “رادیۆی کرماشان” کە تاکە دەروازەیەک بوو بۆ من کە شەوانە بە زنجیرە چیرۆکەکانی ئاشنا دەبووم کە خەیاڵی منی ئاگر دەدا، دیارە لەتەک دەنگی زوڵاڵی “شوکرڵلای بابان” کە شیعری کلاسیک و نیوکلاسیک و تازەی دەخوێندەوە، دەکرێت بڵیم وەک سێ سەرچاوە سادە بوون، بەلام بۆ من بوون بە هۆی گەشەکردنی چێژی ئەدەبی، بەڵام گؤڕانکاری سەرەکی لە ژیانی مندا ئە کاتە بوو كە لە پێچێکی ژیانمدا و لە تەمەنی دە سالیدا دایكم دەمبات بۆ مزگەوتێك و لای “مەلا حەسەن” ناوێک، لە گەڕەكی (كوران/هەولێر) بۆ ئەوەی لە ئایندەدا پیاوێكی چاكەكار و جوامێرم لێدەربچێت، دایکم دەیخواست لە باوكم نەچم کە پۆلیسێكی قومارچی و بێباک بوو وەک باوک و مێرد، دیارە بۆ ماوی سی (٣٠) ساڵ سەرگەرمی قومار بوو. دوا جار من توانیم لە ماوەی دوو ساڵدا قورئان “خەتم” بکەم کە ئیدی زمانی عەرەبی دەبێتە سەرچاوەیەک کە من دوای چوار سالێک بایی ئەوەندە کتێبی دینی و غەیرە دینیش بخوێنمەوە، ئیدی بتوانم خۆم لە قەرەی هەندێک کتێبی فیکر و ئاییناسی و بگرە ئەدەبیات: رۆمان و چیرۆک و شانۆگەری و شیعریش بخوێنمەوە، دیارە سینەماش بۆ من هەمدیس سەرچاوەیەکی سەنگین بوو بۆ تێگەیشتنم لە جیهانێک کە هەموو شتێکی بۆ منی کەودەن نوێ بوو. سەرەتا بە نامیلکەی سادە دەستم پێ‌کرد و دوای ساڵانێک توانیم پەرە بە تواناکانی خۆم بدەم، لە دوا ساڵی قۆناغی ئامادەییدا ئاشنا دەبم بە سۆفی و عاریف و فەیلەسووفە ئیسلامییەکان، بە تایبەتی (فارابی و کندی و غەزالی و ئیبن حەزم و رازی) و لە هەموویان کاریگەرتر “ئیبن روشد” کە راشناڵ/ عەقڵانی بوو، من بەختم هەبوو کە عاریفە گەورەکانی ناو فیکری ئیسلامی هاوڕێ لە تەک فەیلەسووفەکانی ئیسلامیم ناسی کە دەمبەنەوە سەر فیکر و خوێندنەوەی ژمارەیەک لە فەیلەسووفانی “یۆنان”ی، هاوکات ئاشنا دەبم بە فەیلەسووفانی رۆژئاواش، ئەوەش بووە سەرچاوەیەک بۆ بیركردنەوە و تێڕامان. واتا كە قورئان دەخوێنم بایی ئەوەندە فێری عەرەبی دەبم کە پێی بخوێنمەوە، ئەوەش وای کرد دوورەپەرێز بم کە لە غەیری قوتابخانە و دەرس و دەور و موتاڵای فیکر و ئەدەبیات خۆم بە هیچ شتێکی دیکەوە سەرقاڵ نەکەم، دیارە لە‌و سەردەمەدا خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی بە کوردی بووە، بەڵام لە قۆناغی ناوەندی و ئامادەییدا هەر هەموو وانەکان بە عەرەبی دەوترانەوە، كە دیارە لە سەرەتای سەدەی بیستەوە ئینگلیز سیستمی پەروەردەی تازە دەیهێنێت كە بە بڕوای من كۆكتێلێكە لە رۆح و رەوشتی دەرەبەگی و میلیتاری/ سەربازی پێکەوە، بۆ من لە تەک “حوجرە”دا، قوتابخانەش سەرچاوەیەکی دیکە بۆ هۆشیاری و زانست و زانیاری سەبارەت بە ناسینی خۆم و مرۆڤ و ژینگەی دەوروبەر. من مێژووی فتوحات و غەزەواتی عەرەبی و ئیسلامیم لە وانەی مێژوودا دەخوێندەوە کە ئەوسا بڕوام وابوو کە جەنگاوەرانی بیانان-نشین بە ناوی خوداوە ئایینێکی تازەیان بۆ ئێمە هیناوە کە رزگاری کردووین لە ئاگرپەرستی، زۆریش ئاسوودە بووم، بەڵام لە قۆناغی زانکۆ‌دا کە دەبمە خوێندکاری کۆلێژ لە بەشی “زمان و ئەدەبی ئینگلیزی’ وەردەگیرێم، ئیدی دەستەڵآتم بەسەر دوو زماندا دەشکێت، سەرباری زمانی دایک، کە پتر خوو دەدەمە فیکر و فەلسەفەی رۆژئاوایی کە فێری گومان و پرسیارم دەکەن، لە دوا ساڵی زانکۆ‌دا دەگەمە ئەو بڕاویەی کە ئێمەی کورد لەلایەن عەرەبەوە، بەڵام بە ناوی یەزدانەوە داگیر کراوین وەكو (خاك و خەڵك).
یەكێك لە‌و شتانەی كە من لە‌و كاتەدا دەمخوێندەوە بە سۆزێکی گەرمەوە فیکری مارکسی لەتەک فەلەسەفەی “بونگەرایی” لە رێگەی خودی “ژان پۆل سارتەر”ەوە کە گومان و پرسیاری سەرەخۆرەم دەبێت، دیارە لەتەک “مارکس” منیان کرد بە خانەی گومان و پرسیاری قورس‌تر. كەواتە دەمەوێت بڵێم: ڕامان و بە دواداچوونم بۆ كۆمەڵیك فەیلەسوفی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوا منیان تووشی پرسیارگەلێک کرد کە ئایین و کارمەندکانی لە منیان قەدەغە كردبوو، هەر خودی ئەو گومان و پرسیارانە هانم دەدەن بە قووڵی حەزم بە شیکاری و تەتەڵەکردن و دۆزینەوەی ماناکانی ئەو میراتە بێت کە پتر لە سێزدە سەدە بوو من و نەتەوەکەمی گەمارۆ دابوو کە مەبەستم کۆی میراتی فیکری ئیسلامییە، کە دیارە بڕواشم بەوە هێنا وەک “مارکس” واتەنی: هەموو رەخنەیەک بەتاڵە، گەر لە رەخنەکردنی ئایینەوە دەست پێ‌نەکات. ئەگەر باس لە ئەدەبیات بكەین کە لە سەردەمە دێرینەکاندا و بگرە بەر لە مێژوو زارەكی بووە نەک تۆماركراو. ڕەنگە تەمەنی ئەو زارەكییە من نەیزانم، بەڵام لە‌و كاتەوەی مرۆڤ فامی كردۆتەوە و زمانی پژاوە و فێری قسە بووە، حەزی بە داستانبێژیی بووە. واتا ئەدەبیات بەشە زۆرەكەی نادیارە كە فریا نەكەوتووین تۆماری بكەین. ئەدەبیات بەر لە هەرشتێك ئەفسانە و بەیت و بالۆرە و داستان و شیعری زارەكیی بووە.
کەواتە بێجگە لە كتێبی قوتابخانە، یەكەمین كتێب، كە دەیگرمە باوەشم قورئان بووە کە دوچاری تێڕامان و بیرکردنەوەم دەکات، لە پاڵ گومان و پرسیاری خنکاو لە مێشکی تازە گەییوی مندا، وەک سەرەتا من پتر كەوتمە ژێر كاریگەریی زمانی عەرەبی، چونكە زمانی قورئان بوو کە پیرۆزی بەسەردا دەبڕیت مادامەكی لە ئاسمانەوە هاتووە، کە دواتر من دەگەمە ئەو بڕوایەی کە مێژووکردەیە. سەرەتای ئەزموونی نووسینی دەقە ئەدەبییەکانم بە زمانی عەرەبی بوون کە بیرمە تەمەنم لە دوازدە یان سیازدە ساڵان سەرووتر نەبووە کە بە ڕێكەوت لە ماڵی مەلایەكی نیمچە ماركسی، کە دراوسێ بووین و ناوی (مەلا هەمزە) بوو کە ئەوسا هەزار و یەك شەوەی دەخوێندەوە، ڕۆمانێكی (ئەمیل زۆلا) دەدۆزمەوە، بەرگەكەی سەرنجم ڕادەكێشێت کە كچێكی ملوانكە لە مل بەرگەکەی نەخشین کردبوو، نوسرابوو (الفریسە/ واتا: نێچیر).
دیارە هەر “مەلا هەمزە” وایكرد من ئاشنا بم بە (هەزار و یەك شەوە) کە دواتر نوقمم دەکات لە فانتازیا و خەیاڵی زێدە ئازاد. دواتر لە رێگەی ئاشنابوونم بە نووسەرانی کێشوەرەکانی دیکە کە کاریگەری “هەزار و یەک شەوە” بەسەر زۆربەی نووسەرانی ئاوروپا-ەوە هەست پێدەکرێت: نموونەی “لویس بۆرخس”.
بۆیە من لەپاڵ قورئان-دا، كە زمان و هێز و دەسەڵاتم بەسەر عەرەبی -دا دەشكێت. پەیتا پەیتا فێری خوێندنەوە دەبم، رێکەوتێک بووەتە هۆکار کە من دواتر ببم بە مۆرانەی کتێبان، ئیدی وای لێدێت کە من لە قۆناغێکی درەنگتردا کە دەبم بە مامۆستا چەند کۆرسێک سەبارەت بە سایکۆلۆژیا دەخوێنم کە کۆمەکم دەکات من پتر بایەخم بۆ ناسینی خۆم و خەڵکی دەوروبەرم هەبێت.. زیاتر گڕم دەدات خۆم و دونیا و ژینگەی دەوری خۆم بناسم کە دەبێت بە سەرچاوەیەک بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەدەبیاتی من کە رەهەندێکی رەوانی و دەروونی تێدەکەوێت.
* زۆرجار قورئان یان دەقە پیرۆزەكان كەسی دۆگما بەرهەم دەهێنن بۆچی لای تۆ بووە هۆی ئەوەی كە گومان و پرسیار بكەیت؟ بۆچی كەسێكی دۆگمایی نیت؟
_ شێرزاد حەسەن: لە‌و ڕۆژگارەی كە من باڵق دەبم، سەرەتای شەستەکان، چەپگەرایی لە كوردستاندا باوی بوو کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی هاوسۆزی ئەو تەوژمە بوون، لەسەر ئاستی چینایەتی خەڵکانی بەشمەینەت ئەو بزاف و رەوتەتیان بە فریادرەسی خۆیان دەزانی، هەتا گەر بە شێوەیەکی رێکخراوەیش نەبووبێت کە لە دەوری “حیزنی شیوعی” کۆ دەبوونەوە، ئەدەبیاتی مارکسی و بگرە وێژە و بەرهەمی ئەدەبی هەر دوو قۆناغی “رووسی” و “سۆڤییەتی” زێدە بەربڵاوبوو کە بە نرخێکی هەرزان دەست دەکەوتن، من سەر بە خانەوادەیەکی هەژار بووم کە نەمدەتوانی کتێبان بکڕم. گەڕەکەکەی ئێمەش بێجگە لە کتێبی ناو مزگەوتەکان کتێبی دیکەی تێدا نەبوو، گەر هەشبووبێت دیوانی شیعری کلاسیکی و نامیلکەکانی وەک خورشید و خاوەر، شیرین و فەرهاد، ئەمیر ئەرسەلان، شێخی سەنعان) هەبوون، دیارە “مەلا هەمزە” تاکە کەسێک بوو کە من ئاشنای بم و ئەدەبیاتی مارکسی بخوێنێتەوە. بۆیە بەلامەوە سەیر نەبوو کە “مەلا هەمزە” (ئەمیل زۆلا) بناسێت؟ چونكە چەپلەرەکان و شیوعییەکان عاشقی ئەو ڕۆماننووسە بوون، بگرە ژمارەیەکیان ناوی كچەكانیان ناو دەنێن (نی‌نا) کە ناوی یەکێک لە رۆمانەکانییەتی. من لە تەمەنێکی زۆرکاڵدا لە دەفتەرێکدا خەیاڵ و ختوورەی خۆم دەنووسییەوە، هەندێکجار خولیام ئەوە بوو کە شەڕەکانی دایک و باوکم بنووسمەوە کە گۆبەندەکەی پەیوەست بوو بە قومارکردن و دۆڕاندن. ئەو كاتە كەس نەبوو گوێم لێبگرێت و قسەی بۆ بكەم، كەس نەبوو قەهری خۆمی لەلا هەڵبڕێژم، ئەوەی راستی بێت کە من بۆ خۆم ناچار بووم کە ئیدی وەک نۆبەرەی ماڵ، لە پاڵ خوێندنی مەکتەب بیر لە پەیداکردنی پارە بکەمەوە بۆ راستکردنەوەی باری ناهەمواری خۆم و خانەوادەکەم کە دیارە ئەوەیان ئەزموونێکی دەوڵەمەندتری پێبەخشیم.
بە واتا من بووم بە سۆزداری چەپلەرەکان کە کەوتمە ناو تۆڕێک لە رەنجدەر و خەڵکانی ماندوو بەدەست زیندەگی قورسەوە، هاوکات قووڵبوونەوەم لە دونیای فیکر و فەلسەفە و ئەدەبیات: رۆمان و چیرۆک و شانۆگەری و شیعر و سایکۆلۆژیا…هتد. بەڵام لە‌و ڕۆژگارە (ژان پۆل سارتەر)، لەوكاتەدا سێبەرێك بوو بەسەر سەری هەموومانەوە، “مارکس”یش لەولاوە. ئیدی من کەوتمە نێوان دوو بەرداشەوە: ئایین بە قۆرغکردنی هەقیقەت بۆ خۆی، جێگیربوون لە ناو یەقینگەرایی و بانگەشکردنی بۆ چەشنێک لە یوتۆپیا کە بە کورتی من بۆ چەندین ساڵ سەرم هەڵدەبڕی بۆ ئاسمان و رۆحی “ئایدیالیزم” منی دوور خستبۆوە، کە سەیری بەر پییەکانی خۆم بکەم و ژیان بە دیوە رۆشن و هەم تاریکەکەی ببینم، هەڵبەتە دەکرێت قەرزارباری خۆم بۆ هەموو ئەو میرات فیکرییە بگێڕمەوە کە منیان خستە سەر رێگای هەموو ئەو بیریار و دانا و زانایانەی کە “ماتریالیزم”یان پێناساندم کە ئیدی سەدەها دەرگایان بۆ من کردەوە بۆ ئەوەی بپرسم و نەترسم، گومان بکەم و نەسرەوەم، کە زانکۆم تەواو کرد من ببووم بە خاوەن هێزێکی عەقڵی کە بۆ هەمیشە خۆم لە خورافاتی ئایین و سیاسەت رزگار بکەم، چونکە هەر ئەو کات هەستێکم لە لا دروست بوو کە دوو کایە هەن دۆگما بەرهەم دێن کە سەرەتا بۆ من ئایین بوو، کەمێک درەنگتر سیاسەت بوو، بە تایبەتی کە بە دزییەوە و بە قاچاغ لە تەک ژمارەیەک لە دۆستان بە دزییەوە ئەو کتێبانەمان دەخوێندەوە کە درۆی یوتۆپیا لە یەکێتی شۆرەوەی بۆ ئێمە بسەلمێنێت، جۆرێک بوو لە یەقینگەرایی دینی، دیارە ئەوەش وایکرد کە میراتی فیکری خودی مارکس قووڵتر دەور بکەینەوە کە ئاخۆ شکستی شۆرشی ئۆکتۆبەر دەکەوێتە ئەستۆی مارکس یان ئەوانەی کە خۆیان بە خەونهێنی کۆمۆنیزم دەزانی، بۆ من خۆشی لەوەدابوو کە هەموو ژیانم بوو بە پرسیار و گومانکردن لە هەر هەموو ئایدیۆلۆژیای سەرزەمینی و هەم ئاسمانی، بە راستی پتر لە هەر سەرچاوەیەک بۆ من کە منی گۆڕی خودی ئەدەبیات بوو، کە بڕوای بە پیرۆزی و یوتۆپیا و رەهاگەری و تاک-هەقیقەتی نەبوو، هیچ گومانی تێدا نییە کە “ژان پۆل سارتەر” و هاوژینەکەی “سیمۆن دی بۆڤوار” دوو سەرچاوە بوون کە وایان کرد رێز لە خودگەرایی خۆمان بگرین و نەچینە ناو مێگەلگەرایی بە مانای ئەوەی رێز لە سەربەستی و هەڵبژاردنەکانی خۆمان بگرین، بە واتا تاکگەرایی ئاوازێکی خۆش بوو بۆ ئێمەی گەنج کە کەڵکەڵەی یاخیگەری سەرمەستی کردبووین. “سیمۆن دی بۆڤوار” پتر منی ئاشنا کرد بە چەوساندنەوەی رەگەزی مێینە بە درێژایی مێژوو، بەڵکو بۆ من شتێکی تازە بوو کە بزانم یەکەمین چەوساندنەوەی چینایەتی و بگرە توخمگەرایی دەرهەق بە ژنان بووە لە مێژوودا.
کەواتە وجوودییەت یان بوونگەرایی بۆ خۆی كڕینەوەی “زات / خودگەرایی” ئێمە بوو. من نەمدەزانی لە ناو دۆخێکی مێگەلگەرایی دەژیم، هەر ئەوسا کەوتینە گومانکردن لە پیرۆزی خانەوادە وەک دەزگایەکی چەوسێنەر بەرامبەر بە نەوەی تازە. دیارە مرۆڤایەتی هەم لە رۆژئاوا و هەم لە رۆژهەڵات بە درێژایی هەزارەها ساڵ بە قۆناغی مێگەلگەرایی تێپەڕیوە، من گومانم هەیە تا هەنووکە (فەردانییەت / تاكڕەویی یان تاکگەرایی) لای ئێمە چەکەرەی کردبێت. هەر هەمان ترس و گومان لەوەی من نەبم بە گیاندارێکی ملکەچ دەنێو ئەو رۆحی ئەو “گاڕانیزم”ە، ئامادە نەبووم ببم بە ئەندام لە هیچ حیزبێکدا کە لای من ئالتەرناتیڤی باوکێکە کە کاری خەساندنی نەوەکانی خۆیەتی، باوکێک لە فۆرمی دەزگایەکی زەبەللاحدا کە وامان لێدەکات بێهێزی خۆمان بشارینەوە لەژێر چەتری هێزێکدا کە ناوی حیزبە یان بگرە ئایین و مەزهەبە. دەبوو من عەقڵێكی نەسرەوتم هەبێت، ئەوەش بێ کۆشش و رەنجی زۆر و خوێندنەوەی کتێبە هارەکان ئاسان نەبوو. ئیدی من گەیشتمە دۆخێک کە میتافیزیك تەڵاق بدەم بەو مانایەی کە نەدەکرا عەقڵی خۆم دابخەم و سەر بە گروپ و رۆحی دەستەجەمعی ببم. ئیدی چیتر سەر هەڵنەبڕم بۆ ئاسمان و هەر هەموو گرفت و كێشەكانم لە سەرزەمین فەرامۆش بکەم. لە نێوان هەر دوو بەرداشی “ئایدیالیزم” و “ماتریالیزم” لە دۆخێکی ناجێگیر بووم تا ماوەی دوازدە ساڵان، لە‌و كاتەدا من ڕێك لە‌و دۆخە سەیرەدا بووم کە سەرم لەناو دەمی شێرێکدا بێت، هەر دوو لاقیشم لەناو دەمی پڵنگێک، هەردووكیان لە نێوان خۆیاندا ڕامبكێشن بیانەوێت بمخۆن. بەڵام من تەقەلام دەدا هیچیان نەمخۆن. كاتێكیش گومان لە میتافیزیك دەكەم و بە ئاشکرا گوزارشتی لێدەکەم، لە لایەن دۆست و ئاشنا و رۆشناوە بەر نەفرەتێكی گەورە دەكەوم. تائێستاش ئەو نەفرەتە هەر بە دوامەوەیە و بەردەوامە. هاوکاتیش من لە رێگەی چەوساندننەوەی نووسەرانی سۆڤییەتەوە تێگەێستم کە “دۆگما”ی ئایین و سیاسەت کە دەگەن بە بنبەست دووانەی یەک سکن، بە تایبەتی لە‌و قۆناغەی کە “ستالین” وەک دکتاتۆرێک دەکەوێتە ناو پاکتاوکردنی نەیارەکانی کە ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و هونەرمەندانی گرتەوە.
سیاسەت و ئایین لەم كۆمەڵگایەی ئێمەدا بەردەوام وەڵامی ئامادەی هەیە بۆ هەموو پرسیارێك. بە پێچەوانەوەی ئەدەبەوە کە بە هیچ وەڵامێك قایل و ئاسوودە نییە، ئەدەبیات دژی پیرۆزی و رەهاگەری و یۆتۆپیایە. ئەوە ئەدەب بوو کە منی ساغ کردەوە کە مکوڕ و رژدبم لەسەر داماڵینی پیرۆزی لە هەموو شتێک کە ببێت بە بیانووی تەڵاقدانی ئاوەز و عەقڵ. بە واتا من زانیم ڕێگای دۆزەخ بەرەو كوێ دەمبات، من خەونی گەیشتنم نییە بە بەهەشت: نە لەسەر زەمین و نە لە ئاسمان، بەڵكو پرسیاری من لەوەدا چڕ بۆتەوە کە ئەو دۆزەخە بۆچی هەیە؟
*ئەوكاتەی كە تۆ دەچیتە ناو دنیای ئەدەبیات و دەست بە نووسین دەكەیت، ئەدەبیاتی كوردی بەتایبەت نووسین لە‌و سەردەمەدا دابەش دەبێت بەسەر دووجۆری سەرەكی لە بیركردنەوە، جۆرێكیان باسكردنە لە چینی دەرەبەگ و جووتیار جۆرێكیتریان باسكردنە لە شۆڕش و خەبات لە ناو ئەم هەموو هەنگامەیەدا تۆ ئەو هەموو شتانە بە جێدەهێڵیت و ئاوڕ لە کەسە فەرامۆشکراوەکان دەدەیتەوە، دەگەڕێیتەوە بۆ خودگەرایی و سەر شتە بچۆلەكان. چی وای لێ‌كردیت بگەڕێیتەوە سەر مرۆڤ؟
_شێرزاد حەسەن: من بە ختم هەبوو كە هەر لە سەرەتاوە بە ئەدەبیاتی رۆژئاوا ئاشنا دەبم کە ئەدەبێکی سەنگینە بە خودگەرایی و ئاوڕدانەوە لە کەسە تەنیا و نامۆکان، بە تایبەتی چیرۆکی کورت، من زۆر هاوڕام لەگەڵ ئەو دیدگایەی “میلان کودێرا” کە دەڵێت، “ئەدەبی داستانئامێز ستایشکردنی بەزینە.” بەو مانایەی کە بۆ هەمیشە مرۆڤ گیرۆدەیە و شکست و نوچدان چاوەڕوانی دەکات. ئەو كاتەی كە (بۆرس باسترناك) شاربەدەر دەکرێت کە هەموو تاوانەکەی ئەوە بووە رێزی لە خودگەرایی و تاکگەرایی دەگرت، دیارە هەر هەمان چارەنووسی “سۆلجنستین” و سەدەها نووسەری دیکەشی گیرۆدە کرد. ئەوكاتەی من وەک گەنجێک خولیای ئەدەبیات بووم “شۆڕشی قوتابیان” وەک بەرجەستەی خودگەرایی و یاخیگەری لە جۆش و خرۆشدابوو کە تیایدا نووسەران و شاعیران و هونەرمەندان رۆلیان هەبوو لە گڕدانی ئەوە بزاف و جمبوشەدا، کە کاریگەری لەسەر من و نەوەی من هەبوو، بە تایبەتی ئەوانەی بە ئەدەبیات و فەرهەنگی رۆژئاوایی ئاشنا بوون.
خودی ئەو شۆرشە گومانکردن بوو لە پیرۆزی باوکەکان، خودی خەیاڵی شاعیرانەش ببووە رابەری ئەو شۆرشەی کە بانگەشەی تازەگەری دەکرد کە دیارە شادروشمیان ئەوە بوو: (بەڵێ بۆ خۆشەویستی و نەخێر بۆ جەنگ) کە ئاماژە بوو بە دوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی و سەرتاپاگیر لە سەدەی بیستەمدا. هەڵبەتە بوونیشم لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی بە تەواوی ئاسۆکانی روانینی منی فروانتر کرد، لە کۆلێژی ئەدەبیاتدا کۆمەڵیک مامۆستا و پرۆفیسۆری ناوداری عیراقی وایان کرد قووڵتر لە نێو ئەو زەریای فیکر و ئەدەبیاتی ئینگلیزی مەلە بکەم. مانەوەی من لە بەغدا بۆ خۆی سەرمایەیەکی گەورە بوو کە باشترین فیلم و شانۆگەری و پیشانگای هونەری شێوەکاری و جۆرەها چالاکی فەرهەنگی کە بە تەواوی جیهانی منی ئاوەدان کردبۆوە. دوا جار نووسین بۆ خۆی کردەیەکی خودگەرایە و ئاراستەی خودێکی دیکە دەکرێت، جوانی ئەدەب لەوەدایە کە بە هەموو خودگەرایی خۆیەوە دژی رۆحی نارسیزمە کە بە خۆپەرستی بگات، هاوکات رۆح و زیهنییەتێکی رەخنەگرانەمان پێدەبەخشێت. بە رای من گەڕانەوە بۆ خودگەرایی گەڕانەوەیە بۆ مرۆڤبوونی خۆت و ئەوانیدیکەش.
*حەزەكەم سەرنجی تۆ بزانم لەسەر وتەیەكی بەختیارعەلى دەڵیت : مرۆڤ، كە شکست دەهێنێت لە زۆر شتی ژیانی خۆیی ئینجا هەوڵدەدات مومارەسەی نووسین بكات، یان ڕووبكاتە نووسین. تۆ هیچ پەیوەندییەكت لەگەڵ شکست و نشوستی هەیە کە تایبەت بێت بە نووسین؟.
_شێرزاد حەسەن: بێگومان من شكستی خۆمم دەنوسییەوە، بەڵام نەمدەزانی ڕۆژێك دێت کە تۆ دیدارم لەگەڵدا ساز بكەیت. نووسین بۆ من گەمەیەكی پڕ نهێنی بوو وەک دەستپەڕ، چونكە نەمدەویست دایكم و باوكم بزانن، بە تایبەتی کە من دەمەقاڵی و شەڕەکانی ئەوانم تۆمار دەکرد، دەشمزانی ئاسان نەبوو بیزانن کە هەردووکیان نەخوێندەوار بوون، بەڵام ترسێکم لە دڵدا هەبوو، یان وەک باری دەروونی هەستم بە خیانەت و بێڕەوشتی دەکرد، کە نهێنییکانی ماڵی خۆمانم دەنووسییەوە. وتەكەی “بەختیار عەلی” لەوەدا ڕاستە کە (ئادلەر)ی دەروونناس باس لە گرێ و گواڵی مرۆڤ دەکات، جا چ جەستەیی بێت و چ دەروونی، کە وا لە مرۆڤ بکات داهێنان بکات، دەکرێت نووسین بۆ خۆی پڕکردنەوەی ئەو کەمبوودی و گرێ دەروونییانە بێت کە هەمانە، واتا كۆمپلێكستی یان بە عەرەوی “مرکب النقص”. ئەگەر بگەڕێینەوە لای “ئادلەر” وا سەیری كەسێك دەکات کە شكستێكی هەیە لە باری كۆمەڵایەتی کە مایەی نەنگی بێت، هەوڵدەدات بە جۆرەها چالاکی دیکە ئەوە نەنگییە لە خۆیدا دابتەکێنێت، خۆ دەکرێت دیوی ئەرێنی هەبێت وەک داهێنان یان بە نەرێنی و بەدکاری پڕی بكاتەوە: جا فیزیكی یان سایكۆلۆژی.
*فرۆید دەڵێت: چەپێنراوەكان دەگەڕێنەوە، بۆ نموونە شێرزاد-ی تا بیست ساڵان كۆمەڵیك چەپێنراوی زۆری هەبێت ئایا دواتر لە ناو نووسینەكانتدا ڕەنگدەداتەوە؟
_شێرزاد حەسەن: بێگومان وایە.. هەموو داهێنانێک بۆ خۆی گەڕانەوەیە بۆ منداڵی جا بە دەستی ئەنقەست بێت یان بە زۆردارەکی یان بە بەکارهێنانی هێزی عەقڵانی. “كۆڵن وڵسن”ی نووسەر ئامۆژگاری رۆماننووس دەکات و دەڵێت: “لە خۆتەوە دەست پێبكە.” بەو مانایەی کە خۆت ببیت بە سەرچاوەی داهێنانەکانت وەک ئەزموون و مەعریفەت. نووەسەرە گەنجەكان پەلاماری تێما و بابەتی گەورە و قەبە دەدەن: نموونەی ئەنفال و کیمیابارنی هەڵەبجە و شۆرشەکانی نەتەوەکەی تاوەکو خەڵکی بزانن کە خەم و خولیاکانیان چەندە مەزنن، بەڵام وا راستترە ئەم وەک نووسەرێکی گەنج ئاوڕ لە خەم و خولیاکانی خۆی و نەوەکەی بداتەوە. چونكە ئەم بۆچوونی وایە ئەگەر دەست بۆ ئەو تێما و ناوەرۆکە گەورانە ببات، ئەوسا خەڵكی پتر ستایشی دەکەن، زۆر جاران نووسەر پەنا دەباتە بەر بابەتی سێكچواڵەتی و ئیرۆتیكی شاراوە و ئابڕووبەرانە تاوەکو سەرنجی خوێنەرەکانی رابکێشێت کە خۆی وروژێنەرە، بەڵام مەرجە داهێنان بێت نەک فلیمی ڕووت و پۆڕنۆ بێت.، چونكە دیارە کە سێکس و ئیرۆتیكا بۆ هەمووان جێگەی بایەخە، یان ئەوەتا نووسەری گەنج وهەم بەتەمەن خۆیان لە قەرەی بابەتەکانی رامیاری و نیشتمانپەروەری دەدەن بۆ ئەوەی زوو ناوداربن. لە کاتێکدا وەک نووسەر زیرەکانەترە ئاوڕ لە هەموو ئەو بابەت و کەس و پانتاییە فەرامۆشکراوانە بدەینەوە کە نووەسەرەکانی دیکە بە بە بایەخێکی کەمەوە لێیان نزیک دەبنەوە.
*ئایا بابەتی شكست دەبێتە هۆی ئەوەی کە دنەت بدات باس لە‌و ڕۆژگارە بكەیت؟
_شێرزاد حەسەن: بە دڵنیاییەوە هەر هەموو نووسەرەکان منداڵی و قۆناغی لاوییەتی دەکەن بە گەنجینەی خۆیان، جا پڕ شکست بووبێت یان سەرکەوتن، کە بە بڕوای من شکستمان زۆرترە. نووسەر بۆ خۆی هەر چەندە خودگەرا بێت، لە ناو خۆیدا هەموو دونیای دەوروبەری خۆی هەڵگرتووە، تۆ وا دەزانیت شتێكی چکۆلەیت وەک گەردیلەیەک لەنێو ئەم گەردوونەدا خۆت دەبینیت، بەڵام هەموو دونیا وا لەناو تۆشدا ئامادەیە. من کە چیرۆکی شکستێکی دڵداری یان سۆزداری وەک “گوڵی ڕەش” دەنووسمەوە بە تەنها ئەزموونی شکستی من نییە، بەڵکو لە‌و سی ساڵەدا کە ئەو چیرۆکەم نووسیوە سەدەها کەس هەستیان کردووە من شکستی ئەوانم لە ئەوینداریدا بەرجەستە کردووە. لەبەر ئەوەی هەر كەسێك كەمێك ئەزمووندار بێت یان هۆشیارەكەی لە بان بێت کە باسی خۆی كرد وەكو ئەوە وایە کە باسی هەموومان بکات.
*تۆ لە‌و كاتەی، كە باسی ئەو هەموو كێشانەت كرد، هەم لە خێزانی خۆت و هەم لە كۆمەڵگا، تاكی كوردی تاكێك بووە کە لە ڕووی سیاسییەكەیەوە و هەم لە ڕووە چینایەتییەكەیەوە، تاكێكی شكستخوادوو بووە، بەڵام تۆش دێیت لە ئەدەبدا دیسانەوە كارەكتەری چیرۆكەكانی تۆش شكستخواردوون؟ بۆچی بیر لەوە نەكردۆتەوە تاكێك دروست بكەیت تاكێكی سەركەوتوو بێت، شكستخواردوو نەبێت و بەرەنگاری شكست بێتەوە، وەك لە زۆر فلیمدا دیومانە کە لە كۆتایدا پاڵەوانەكە سەركەوتوو دەبێت، ئایا دەبێت پاڵەوان هەر شکست بخوات؟
_شێرزاد حەسەن: نووسەر هەیە كۆی بەرهەمەكانی تراژیکە، ئەدیب هەیە ناسراوە بە كۆمیک، واتە بەزمگێڕە، هەن تێكەڵەیەکن لە نێوان تراژیدیا و كۆمیدیا، بە بۆچوونی من تراژیدیا وانەی زیاتری تێدایە، ئەوەش مانای کەم بایەخکردنی کۆمیدیا نییە، بەڵکو پەیوەستە بەوەی کە مرۆڤ بە گشتی لە سەرزەمین گیرۆدەی کارەساتی زۆر بووە، دەی خۆ ئەدەبیش رەنگدانەوەی ئەو تراژیدیایە، كە تۆ ناوی دەنێیت شكست یان دۆڕان و بەزین، من خۆم وەک نووسەر و ئادەمیزاد لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری پتر نەهامەتی و شکست و کەوتنم بینیوە، من ژمارەیەکی بێ شوومارم لە خەڵکی بەشمەینەت بینیوە، عاشقانی زۆر لە چواردەوری من دەدۆڕان و بگرە لە ژیان دەتۆران، مێژووی سیاسی و شۆرشەکانی ئێمە پڕن لە نشوستی و کارەساتی جەرگبڕ، لە شكستێکەوە بۆ شكستێكیتر. وەک نەتەوە گیرۆدە و داگیرکراوین لە لایەن ناشرینترین ستەمکارانی رۆژهەڵاتی ناوەراست. هەزار و چوار سەد ساڵە کولتووری بیابان و ئیمپراتۆرییەتی لم فەرمانڕەوایە کە لە ناوەکانمانەوە تاوەکو کرۆک و ناورۆک داگیرکراوین.
ئەوە کارەساتە کە ئێمەی کورد هیچ خوێندنەوەیەکی قووڵمان بۆ ئەو داگیرکردنە کولتوورییەی بێگانە نەکردووە، میللەتێك لەسەر خاكی خۆی دانیشووە و کەچی نامۆیە بە خۆی و ژیان و خاک، بۆی نییە ئاشنا بێت بە جوگرافیای خۆی، کامەیە پاڵەوانی سەرکەوتوو؟ بە رای من وەک نووسەر درۆی وام پێناکرێت. با بیرمان نەچێت کە “شێکسپیر” وەک شانۆنووس بە تراژیدیا‌کانی ناسراوە نەک شانۆگەرییە کۆمیدییەکانی.. ئەدەبی شكستەبار ئەدەبی بەزین نییە، من وانەیەک لە رۆمانی “دۆن کیخۆتە”ی “سێرڤانتس” فێر بووم کە ئەویش ئەوەیە بوون بە پاڵەوان وەهمێکی گەورەیە، ئەو رۆمانە گومان لە پاڵەوانبوون دەکات، باس لە گەمژەیی مرۆڤ دەكات. من دەمەوێت پێتان بڵێم کە هیچ پاڵەوانێك لەم دەوروبەرە بوونی نییە. دیارە من هیچ گلەییەكم نییە کە نووسەری واش هەبێت دونیا بکات بە بەهەشت و هەمووانیش تیایدا ئاسوودەبن، ، بەڵام من ناتوانم درۆی وا بکەم، ئیشی من پێچەوانەکەیەتی، كارەساتیشە میللەتێك بە دوای پاڵەوان و فریادڕەسدا بگەڕێت. تۆ پرسیاری کارەکتەری سەرکەوتوو دەکەی کە بۆچی دروستی ناکەم؟ بۆچی بیرت نەچوو بۆ رۆمانی “ژنێك بەسەر منارەوە” کە تیایدا خانمێکی تەنیا کە ناوی “شادی”ە لە بەرامبەر شارێکدا لە جەنگدایە، من باوەرم وایە کە لە كوردستان و لە هەنووکەدا خانمی وا ئازا و ئازاد هەن، بەڵام کەمینەن. لە چیرۆکی “زەلكاو”دا مامۆستایەکی یاخی و ئازا بە تەنیا دژی زۆرینە دەوەستێت کە لە زەلکاودا مەلە نەکەن کە دیارە رەهەندێکی رەمزی تێدایە.
*ئایا ئەدەب بۆ خودی تۆ وەک مرۆڤ و نووسەر چ بایەخێکی هەبوو؟
_شێرزاد حەسەن: ئەدەب هێزێکی فیکری بە من بەخشی کە قووڵتر بیر بکەمەوە، دیدگایەکی رەخنەگرانەی لە مندا خولقاندووە کە ناهێڵێت بسرەوم، كە من هاتمە ناو ئەدەبیات قوتابخانەی یان رێبازی ئەدەبی “ریالیزمی سۆشیالیزم” باوی بووە کە “کۆمیونیزم” یا چەپگەرایی ستایشی دەکرد بۆ هاندانی چینی کرێکاران کە گوایە یەکسانی و دادپەروەری لەگەڵ خۆیدا فەراهەم بکات، هاوکات من لە دوا ساڵی خوێندنی دانیشگاییم ئاشنا بووم بە شانۆگەری و بگرە دواتر فیکری “پووچگەرایی” کە بە راستی بەقەد هەموو فەیلەسووف و نووسەرەکانی دیکەی مرۆڤپەروەر منیان لەسەر ئەوە راهێنا کە رەخنەگربم و هەم مرۆڤدۆست، بە واتا فیکر و شانۆی پووچگەرایی منی بێ‌دار کردەوە کە رێز لە‌و مرۆڤە بگرم کە گیرۆدەیە بە دەست سەدەها تەڵە و تەپکە فاقە کە هاوتوخمەکەی بۆی ناوەتەوە. ئایا ئەوان دەرگایان داخست؟ نەخێر.. ئەوان بە منیان گوت: مرۆڤ تەنیا و گیرۆدەیە لەسەر زەمین، ئەدەبی پووچگەرایی دنەی دەدام کە بیربكەمەوە، کەچی بۆ من رێبازی “ریالیزمی سۆشیالیزم” مژدەی بەهەشتێکی دەدامێ کە پتر باسی سوپەرمانی دەکرد، کە دیارە واش دەرنەچوو، بەڵگەش داتەپینی بلۆکی سۆشیالیزم بوو لە کۆتایی هەشتاکاندا. بێگومان لای من کۆمیدیایەک هەیە کە وانەی جوان و دانسقەی تێدایە کە زۆر جاران ناوی کۆمیدیای ڕەشی لێنراوە، بەڵام پرسیاری من ئەوەیە کە بپرسین: ئایا رەوایە بە ناوی ئایدۆلۆژیاكانی سەرزەمین و ئاسمانی زەریای خوێن دروست بکەین؟ ئەوە ئەو پرسیارە رەوشتپارێزەیە کە مەرجە لەخۆمانی بکەین. هەموو ئایینەكان بانگەشە دەکەن کە ئێمە هاتووین مرۆڤ ڕزگار بكەین و بیبەینەوە بۆ بەهەشت. لەولاشەوە ئایدۆلۆژیای ڕەسمی بە چەپگەرا و چ بە نەتەوەپەرستەكانیشەوە دەڵێن ئێمە هاتووین بەهەشـتێك بۆ ئێوە دروست بكەین. ئایا تۆ باوەر بەوە دەكەیت كە پاڵەوانێكت بۆ بخوڵقێنم كە هەرچوار پارچەکەی کوردستان یەكبخات؟
*ئایا یاخیبوون لە كوێی ئەم شكست و سەركەوتنانەدایە؟
_ شێرزاد حەسەن: بە بڕوای من ئەگەر كەسێكی هۆشمەند شكست بهێنێت، بێجگە لە یاخیبوون هیچ دەروازەیەكی دیکە نییە. من باوەڕم بەوە نییە كەسێك شكست بێنێت، ئیدی ئامادە نەبێت هەستێتەوە سەر پێیەکانی خۆی. بەڵام ناکرێت ئەو رۆحە غەیبانی و چارەنووسگەراییە لە ژیانی رامیاری و کۆمەڵایەتی ئێمەد تاوەکو هەنووکە لە یاد بکەین. بەڵام كەسێك هۆشمەند بێت، كە شكست دێنێت، دەبێت بە گومانكەر و خاوەنی دەیەها پرسیاری نەسرەوت. مەرج نییە شکست بەرەو بەزینمان ببات، دەکرێت بەرەو بیركردنەوەمان ببات؟ کارەکتەرەکانی ناو هەر دوو کایەی رامیاری و ئایین زۆر نارسیست و عاشق بە خۆیانن دیارە حەشاماتیش رۆڵی هەیە لەوەی خۆیان بە پیرۆز بزانن و بکەونە دەرەوەی هەر رەخنەیەکی شێلگیرانە، نووسەری راستەقینە دژی پیرۆزی دەوەستێتەوە، سیاسەتباز و ئاییندار خەونفرۆشن، هەردووکیان بانگەشە و مژدەی بەهەشمان بۆ رادەگەێنن، نووسەری رەسەن درۆی وا بۆ کەس ناکات.
با بگەڕێمەوە سەر کارەکتەری بەزیو و سەرکەوتوو، با نموونەی چیرۆکە ئەڤیندارییەکانت بهێنمەوە، چیرۆكە دڵدارییەكانی سەرزەمین دەنێو هەموو میللەتەکانی دونیا بە شكست كۆتایی هاتووە، یان بە مەرگ کۆتایی هاتووە یان بە لێک‌دابڕان، نموونەکانیش لە ژمارە نایەن “ڕۆمیۆ و جولێت، شیرین و فەرهاد، خەجێ و سیامەند، لاس و خەزاڵ…هتد.” ، چونکە وانە و پەند و راستی تیایە کە عاشقەکان ناگەن بە یەکدی، بگرە من لە ژیانی خۆمدا دوو عاشقم نەبینی بە یەکتری بگەن، لای من هۆکارەکەی دیارە کە مرۆڤ بە گشتی و بۆ ماوەی هەزارەها ساڵ و بگرە لای خۆمان تا هەنووکە دژی عیشق و خۆشەویستییە، چونکە لەسەر رق و کینە پەرورەردە کراوین پەروەردەی ئێمە وای کردووە کچەکان و کوڕەکان رقیان لە یەکتری ببێتەوە، گومان لە یەکتری بکەن و بێز لە یەکتری بکەنەوە.. ئیدی من کام دڵدار و عاشق لە چیرۆکەکانمدا بە درۆ بیانگەیەنم بە یەکدی و بە دەهۆڵ و زوڕنا کۆتایی بێت، ئەدەبی رەسەن هێزی درۆی وای نییە. لە ڕاستیدا ئەدەبی شكست ئەدەبێکی دنەدەر و هاندەرە بۆ بیرکردنەوەی زیات و گەڕان بە دوای هۆکارەکانی شکستەکان، ئەدەبێكە دژی یوتۆپیا و ئایدیۆلۆژیا و پیرۆزی و رەهاگەری و مژدە و دروشمی ساختە، ناهێڵێت خۆشخەیاڵ بیت و دونیا بڕازێنێتەوە بۆمان لە کاتێکدا ژیانی خۆمان لە ناو زیندان و شێتخانە و کوشتارگا و نەخۆشخانە بێت وەک ئێستاکێ.
کەواتە من جەخت لەسەر وتە جەرگبڕەکەی ” میلان كۆندێرا” دەکەمەوە کە دەفەرموێت، ” ستایشی داستان تەنیا لەوە دایە كە ستایشی بەزین دەکات.”. زەقترین نموونەش رۆمانی ” دۆن کیخۆتە”ی (سێرڤانتس)ە.
*کەواتە تۆ مەبەستت بووە خۆشەویستی بە شكست كۆتایی بێت؟. لە رۆمانی “ژنێك بەسەر منارەوە” ئاماژە بە کارەکتەرێک دەکەیت کە ناوی “هۆمەر”ە و شۆڕش دەینێرێت بۆ ئەوەی ژنە لەشفرۆشەكان بکوژێت، کەچی دواتر لە رێگەی عیشقی کچێکەوە کە “شادی” ناوە دەکەوێتە گومان لە خۆی و شۆرش، بگرە پەشیمان دەبێتەوە و هەڵدەگەڕێتەوە. عەشق یان ئەدەب كامیان دەتوانرێت قووڵتر مرۆڤ بگۆڕێت؟
_شێرزاد حەسەن: دیارە هەردووکیان، ئەدەب و عیشق، هەر یەکە و بە شێوەی جیاواز و زمانی تایبەت بە خۆی مرۆڤ دەگۆڕێت، هەر لەبەر ئەوەشە کە خۆشەویستی یەکێکە لە تێما و بابەت و ناوەرۆکە هەرە دیار و باو و زەقەکانی ناو جیهانی هونەر و ئەدەبیات، چونکە رۆح و کرۆکی ژیان و زیندەگییە، بەڵام لە ئەدەبدا تێما و بابەتی ئەوینداری ئەزموونێكی زۆر هەڵبژاردەیە، لە هۆشمەندییەکی باڵاترەوە دێت، پەیوەندی بە شارستانبوونی مرۆڤەوە هەیە، نموونەی وڵاتی “یۆنان” کە لە تەک فیکر و فەلسەفەدا پەرە بە شیعر و شانۆ و داستان و ئەفسانە و رەسم و پەیکەرتاشی و بگرە گشت هونەرەکان دەدات، چونکە لەوێدا رۆحی بە شارستانبوونی مرۆڤ چەکەرە دەکات، هاوکات تێمای عیشق و ئەوینداری و ئیرۆتیکا پتر گەشە دەکات و دەنێو دونیای ئەدەبیاتدا رەنگی داوەتەوە. ئەفسانەی ” ئۆدیب –ی پادشا” هەر هەبووە لە کۆندا، بەڵام ئەوە نووسەرێکی وەک “سۆفۆکلیس” دێت و دەیکات بە شانۆگەرییەکی نەمر، کە دواتر دەروونناسێکی وەک “فرۆید” بۆ خوێندنەوەی مرۆڤ و ئایین و دامەزراندنی شارستانیەت و هەم پەیدابوونی ئایینەکان و تاوانی کوشتنی باوک و ستەم و دەیەها بابەت و تێما و نهێنی خودی ژیان و بوون کەڵکی لێ دەبینێت. دواتر دەیەها دەروونناس و وئەدیب دێن و کەڵک لە ئەفسانەی ” ئۆدیب – ی پادشا وەردەگرن کە من بۆ خۆم لە ژێر کاریگەری هەمان ئەفسانەدا خەیاڵم ئاگر دەدەم کە بتوانم لە نۆڤلێتی/کورتە رۆمانی “حەسار و سەگەکانی باوکم”دا منیش باسی باوکی کوردانە بکەم، کە نوقمە لە ستەم و بێدادی، جا لە خانەوادەوە بیگرە تا ناو تەویلە و گەوڕی سیاسەتی ئێمە و درۆی شۆرش و رووبارێک لە خوێن، بگرە من گەرەکمە بڵێم ئێمە و ئازادی دووانەی هەمان سک نین، هێشتا کۆرپەی سەربەستی لە هەموو ڕەشهەڵاتی ناوەراست -دا لە دایک نەبووە.
بۆ من ئەو دۆخەی کە ئێمە تیایدا دەژین لە باری کۆمەڵایەتی و رامیارییەوە بە تەنها ستەم نییە، بەڵکو ڕۆحی رەشی ستەمە کە هەموو ژیان و زیندەگی ئێمەی گەمارۆ داوە. ئیدی بۆ دەبێت من هەر لە ختوخۆڕایی باس لە سەرکەوتن و سوپەرمان و ئاگرخۆر بکەم؟ دوا جار خودی نووسێن بەرهەم و زادەی دیدگا و جیهانبینی ئەو نووەسەرە خۆیەتی، رەنجی خوێندنەوە و ئەزموونی ژیان و تێگەیشنتنی منە. دابەشکردنی کارەکتەرەکانی ناو چیرۆک و شانۆگەری و رۆمانەکان بەسەر دوو کاتیگۆری سەرکەوتوو یان بەزیو لەمڕۆکەدا باوی نەماوە و سواوە.
*لە ئەدەبیاتی تۆدا جۆرێك لە ترس هەست پێدەكرێت. ئەو ترسەی كە “فرۆید” لە کتێبی “مو‌سا و یەكتاپەرستی” ئاماژەی پێکردووە کە درێژبوونەوەی ترسە لە باوك کە بە دەردی (عوساب) دەگات و دواتر بە ترس لە خودا دەگاتە چڵەپۆپە. ئایا ئەو ترس و تۆقین و پەیوەندییە ناڕێکەش لە‌و هێزە زۆرەی باوکەوە سەرچاوە دەگرێت کە هەیەتی لە باری فیزیکی / جەستەیی و رۆحییەوە بەسەر فەرزەندەکانییەوە؟
_شێرزاد حەسەن: بە بۆچوونی من گرێی ئۆدیب هیچ نییە، بێجگە لە خولیا و کەڵکەڵەی فەرزەندەکان کە چۆن لە ستەمی باوک رزگاریان بێت، دیارە دوای کوشتنی باوکیش هەستکردن بە گوناه و تاوان رۆحی هەموویان دەهاڕێت، ناچار رۆحی باوکە پیرۆز بکەن بە دروستکردنی کۆتەڵ و پەیکەر و بتی داتاشراو یان تەوتەم وەک رەمزێک بۆ زاتی باوکە، دواتر ترس و تۆقینەکە تەشەنە دەکات و ئیدی بە خەیاڵی کوشندە و ماندووی کچەکان و کوڕەکان ناچارن بەوەی رۆحی باوکە لە ناو دار و بەرد و شاخ و رووبار و بگرە هەر هەموو رەگەزەکانی ناو سروشت پەرت و بڵاو بکەنەوە، ئیدی باوکە دوای مەرگیش هەموو دونیایان لێ داگیر دەکاتەوە، بە رای من قۆناغی بتپەرستی زادەی چەشنێک لە پەرستن و سروتی پیرۆزکردنەکانی رۆحی باوان یان خودی باوە گەورەیە کە ئامادەن ببن بە قوربانیشی کە لە چیرۆکی ” سەربڕینی ئیسماعیل –دا لە لایەن “ئیبراهیم”ی باوکییەوە دەگاتە چڵەپۆپەی هەستکردن بە گوناه و ئامادەگی بوون بە قوربانی بۆ پاکبوونەوە لە خەیاڵی کوشتنی باوک‌دا کە دیار دەبێت بە “تابوو” واتا حەرامی هەرە حەرامەکان، باوکیش دەبێتەوە بە “تەوتەم”، بە واتا رەمز و سونبولێکی پیرۆز بۆ رۆحی باوکە، کە دەکرێت كۆتەڵیك بێت یان درەختێك و رووبارێک کە رۆحی باوکە تیایدا جێگیر بووە.. ئیدی کۆی سروشت بە رۆحی باوکە نەخشین دەبێت، بە بۆچوونی من قۆناغی بتپەرستی و سروشتپەرستی و بووونی ئەو سەدەها خوداوەندەی کە بۆ هەزارەها ساڵ مرۆڤ کرنۆشی بۆ بردووە زادەی ترس و تاوانی کوشتنی باوکە، کە دوا جار ترس و بیمەکە وەها دەئاوسێت و گەورە دەبێت کە بەندەکانی ناو سروشت ناچار دەبن خودا لەسەر زەمینەوە بگوێزنەوە بۆ ئاسمان کە ئەمجارەیان باوکە بە تەنیا سروشتی داگیر نەکردووە، بگرە زەوی و ئاسمان و هەر هەموو گەردوون هی خۆیەتی، کەواتە ناتوانین لە هەژموونی قەبە و هێزی لە بن نەهاتووی باوك دەربچین کە بەر نەفرەتی كەوتووین و هەرگیز پاک نابینەوە، بەڵام کەڵکەڵە و خولیای کوشتنی باوک وەک کەڵەگا و ستەمکار دەنێو هەموو کولتوورەکاندا بوونی هەبووە.
با من نموونەیەکی زیندوو بێنمەوە کە ئەویش فەرمانڕەوایی نەوەی سێیەم و چوارەمی بنەماڵەی بارزانی –ییە كە من وای دەبینم گەر هێز و ناو و مێژووی مەلا مستەفای بارزانی نەبووایە، هیچیان نەیاندەتوانی تا هەنووکە لەسەر تەختی دەستەڵاتداری و سەرمایەگوزاری بەردەوام بن، دیارە بۆ من گرنگە ئەوە بدرکێنم کە بارزانی باوە گەورە بە جەستە مردووە بەڵام ئەفسوونی و هێزی خواهانەی ماوە کە نەوەکانی دوای خۆی تا هەنووکە سوودی خراپیشی لێدەبینن. دیارە بە هەمان شێوە و کەمێک کاڵتر بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی –یش راستە، بگرە بۆ هەموو ئەو شێوە فیوداڵی و دەرەبەگییەی کە بە درێژایی مێژوو کە تا هەنووکەش ماوە و بۆتە یاسا و رێسا کە تەخت و تاجی فەرمانڕەوایی وەک میرات لە باوکەکانەوە بۆ کوڕەکانیان جێدەمێنن. دیارە رامیاری بە مانا مۆدێرنەکەی ئەو رۆحە خێڵگەرییە هەڵدەوەشێنێتەوە چیتر رێز بۆمیراتگری دانانێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتێک و نەتەوەیەک، بەڵکو پەروەردەی مۆدێرن کە ئێمە نیمانە تەنها رێز لە تواناکانی تاکەکەسەکان دەگرێت بۆ هەڵبژاردنی هەر کار وئیشێک و پۆستێک، دوا جار سەرۆک بەر لە هەر شتێک بۆ خۆی هاوڵاتی/هاونیشمانییە و بەس، نابێت پێگە و پۆستەکەی جێگەی ناز و فیز و هەوا و دەبدەبەی تێدا ببێتەوە. ترسی هەرە گەورەی من ئەوەیە کە ئێمە لە ماوەی ئەو بیست و شەش ساڵەی رابردوودا نەمانتوانیوە کچان و کوڕانی نەوەی تازە وا پەروەردە بکەین کە تەییار و ئامادە بێت بۆ خۆسەرقاڵکردن بە زانست و زانیاری، ویست و ئیرادەگەری لەواندا بچێنین، ئاوەز وعەقڵێکی رەخنەگرانەی هەبێت، خۆی لە ترس و شەرم رزگارکردبێت، بەر لە خوێندن بۆ وەدەستهێنانی پیشە، بیر لەوە بکاتەوە چۆنچۆنی ببێت بە مرۆڤ، بە بۆچوونی من و ئامادەگیم لە ناو ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانەکاندا وەک سەرپەرشتیار هێشتا سزادان و ئەشکەنجەدانی کچەکان و کوڕەکان ماون. لە راستیدا ترسی سەرەکیم لەوەدا چڕ دەکەمەوە کە پرۆسەی خەساندندنی نەوە یەک لە دوای یەکەکان: تاکە کارێکە کە زۆر بە وەستایی و کۆششەوە ئەنجاممان داوە.
*تۆ زۆرجار باسی كۆمەڵگای نێرسالاری دەكەیت و دەڵێیت هەموو شتەكان لەم كۆمەڵگایەی ئێمەدا بۆ نێرەوزە، بگرە وێنەی باوکی ستەمکار لەسەر ئاستی خانەوادەدا کە بە ناوی پیرۆزییەوە زیندانێکی بونیاتناوە لە ئەدەبیاتی تۆدا ئامادەگی زەق و زۆرە، کەچی هەمان ئەو وێنەی کەڵەگا و دکتاتۆرە لە ژیانی رامیاری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کۆی پانتایی و جومگەکانی کۆمەڵگای ئێمەدا سەدبارە دەبێتەوە. ئەوەیان لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکانی تۆدا دووبارە دەبێتەوە؟ ئایا بە راست زەخمی ستەمەکە وەها کوشندەیە؟
_شێرزاد حەسەن: بەڵێ.. ئەوەی دەگوزەرێت گڕدانی دۆزەخێکە بۆ هەموومان، بەڵام هەر هەمووان خۆیان لە بینین و درکاندنی دەدزنەوە. گرێی ئۆدیب، یاسا و رێسا ئاسمانی و سەرزەمینی باوانی پیرۆز کردووە کە کەم کەس هەیە بوێرێت گومان لە‌و پێگە پیرۆزەی باوکە ستەمکارەکان بکات لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و هەم رامیاری، دیارە لە سەرەوە ئاماژەمان پێ‌کرد ئەو کاتەی نهێنییەکانی ئەفسانەی “ئۆدیب – ی پادشا” مان درکاند، پیرۆزییەک کە لە ئاکامی کوشتنی باوکەوە بە دەستی فەرزەندەکانی دەگاتە ترس و تۆقینێک کە بە پەرستنی باوک کۆتایی دێت، دەئاوسێ و دەپەنمێت و قەبە و گەورە دەبێت لە خوداوەندە دێرینەکاندا دەبێت بە سرووتی هەزار شێوە لە پەرستن، دواتریش لە ئایینە ئیبراهیمییەکاندا بە یەکتاخوایی دەگات و مرۆڤایەتی پێوەی پاند دەبێت و تا هەنووکەش بەردەوامە. هەڵبەتە کارەساتی پیرۆزیش دەبێت بە مایەی تەڵاقدانی هەم کوشتنی عەقڵ و ئاوەز. دەبێت ئەوەش بزانین کە هەر سێ ئایینە ئیبراهیمییەکە زادەی باوکسالارییە و هەم دووبارە بەرهەمهێنەری نێرسالارییە بە زەخم و زیادەیەکی زۆرەوە.
*هۆكاری ئەوە چییە، كە زۆرجار لەناو ئەم كۆمەڵگا نێرسالارییەدا كە تۆ زۆر دووپاتیدەكەیتەوە، ژنەكانیش هەمان نواندن و نمایشی پیاوان دووبارە دەكەنەوە؟ بۆ نموونە: ترس لە مێینە بوون و بگرە خۆ بە گوناهبارکردنێکی بەردەوامی ژنان بۆ خودی خۆیان و هەم بۆ یەکتری، هاوکات هەموو هەوڵەکانی رەگەزی مێ بۆ ئەوەیە نێرینەکان ئاسوودە بکەن هەتا گەر لەسەر حیسابی بەدبەختی خۆیشیان بێت؟
_شێرزاد حەسەن: تێگەیشتن لەوەی بۆچی ژنان کەوتوونەتە ژێر هەژموون و دەستەڵاتی پیاوەکانەوە وامان لێدەکات بگەڕێینەوە بۆ کۆی مێژووی ستەم لەسەر ئاستی مرۆڤایەتی و پاشان لەسەر ئاستی ستەمی نێرینە دەرهەق بە مێینە. ئەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ داگیركردنی مێشكی خانمان لە لایەن پیاوەکانەوە لە رێگەی هەزارەها بەند و دا‌و و تەپکە و تەڵە و فاقە و یاسا و رێسا ئاسمانی و هەم سەرزەمینییەکان، کە مێشک داگیرکرا، ئیدی زۆر ئاسانە کچەکان و ژنەکان بخەینە ژێر رکێفی خۆمان و جڵەوگیری ئێمەی نێرینەبن، بگرە خودی زمان تا هەنووکە زمانێکە هی نێرە و لە بەرژەوەندی نێریش خۆی دەنوێنێت، بگرە هەر لە سەرەتای ئەفسانەی خەلیقەتەوە کە یەزدان “ئادەم و حەوا” دروست دەکات، لە هەر سێ ئایینەکەدا بە ئەندازەی زۆر یان کەمەوە جەخت لەوە کراوەتەوە کە “حەوا” لە پێناو “ئادەم”دا خولقاوە، بگرە چەندین فەرموودەی باوەڕپێکراو هەیە کە جەخت لەوە دەکاتەوە کە رەزامەندی یەزدان لە ژنان پەیوەستە بە رەزامەندی مێردەکانیانەوە، دەگوترێ ئەوە “ئادەم”ە کە ناو لە شتەکانی دەوروبەری خۆی دەنێت نەک “حەوا”، هەڵبەتە بە یارمەتی یەزدان فێری ناوی شتەکانی ناو سروشت دەبێت، ئەوە “ئادەم”ە ناو لە “حەوا” دەنێت: حەوا، حەوا بۆ خۆی خامۆشە و گوێڕایەڵە.
بیرمان نەچیت کە گوناهی یەکەم خراوەتە ئەستۆی “حەوا” کە لە پای دەمبردنە بۆ میوەی قەدەغەکراو و فریودانی ئادەم بۆ تامکردنی میوەی حەرامکراو، پاشانیش تڕۆکردنمان لە بەهەشت، ژنان کەم عەقڵ و کەم دین هەژمار دەکرێن لە لایەن پیاوانەوە کە بۆ خۆی وای لێدێت کە ئەندازەسازی رەوشتپارێزی و مۆڕال لە لایەن پیاوانەوە بۆ ژنان دابمەزرێنن، یەکەمین گومانی لە میراتی ئەو کولتوورەی نێرینە بۆ خۆی نەخشەی کێشاوە لە زمانەوە دەستی پێ‌کرد، چونکە هیچ فکرێکی سپی و رەش لە دەرەوەی زمان بوونی نییە، زمانێک کە لە “ئادەم” ەوە تا هەنووکە هی پیاوەکانە و کۆی یاسا و رێساکانی بە قازانج و سوودی رەگەزی نێرینە نووسراوەتەوە، بەڵام بۆ تا هەنووکە نەگۆڕاوە؟ چونکە پیاوان و ژنان پێکەوە هیچ گومانێکیان لەم زبڵ و زارە نییە کا بە پیرۆز ناسراوە، سەرباری ئەوەش هۆشیارییەکی زۆر و زاحڵ دەوێت پیاوان بێنە پای ئەوەی شەرم لە خۆیان بکەن و ئەو یاسا و رێسایانە هەڵبوەشێننەوە کە ستەم و بێدادی تێدایە دەرهەق بە ژنان. بگرە “حەوا” و کچەکانی کە دایکان و خوشکان و کچان و هاوژینەکانی من و ئێوەیە کراون بە هاوڕێی شەیتان، گوایە ئەوە شەیتانە کە هانی “حەوا” دەدات لە سێوە حەرامەکە بخوات. ژنان بۆ هەمیشە لە لایەن نێرینەکانەوە هەم ڕامکراون و هەم ڕاوکراون. ژنان بۆ خۆیان بڕوایان وایە شایستەی جۆرەها سزان کە بەر نەفرەتی یەزدان کەوتوون، بگرە من دەیەها جار لە ژنان و کچانم بیستووە کە وتوویانە، ” خوشکی خۆم.. ئێمە لە پەراسووی خوار و خێچی ئادەم خولقاوین و تازە هەرگیز راست نابینەوە.” لە راستیشدا ئەم روانینە زادەی زمانی خوار وخیچی نێرگەلێکی خۆ بە زلزانە، من گومانم لەوەدا نییە کە ژنان دوای تێکشکانی دایکسالاری لە بەرامبەر باوکسالاری‌دا بە تەواوی لە ناو مێژوودا جێلەق دەبن و وەدەر دەندرێن، چونکە پیاو بە تەنیا خۆی دەکات بە خاوەن مێژوو. فەرموو سەیری ناو هەر هەموو کایەکانی ژیان بکە، نە لە ناو کایەی ئاییندا و نە لەنا دونیای رامیاری و نە لە بازاڕ و سەرمەیگوزاریدا ژنان ئامادە نین، نەک خۆیان حەز بەوە بکەن.. نەخێر، بەڵکو پێگەی خانمان لە هەر سێ کایەکە نزمە و ریگا پێدراو نیە ژنان کێبڕکێ و ململانی دەگەڵ پیاواندا بکەن..کاری نەکردەیە. گوێ لەم فەرموودەیە بگرە سەبارەت بە خانمان، “من لە دوای خۆم هیچ فیتنەیەكم بەجێنەهێشتووە لە ژنان زیانبەخشتر بەرامبەر بە پیاوان.
*ئەدەب چۆن دەتوانێت هەموو ئەم تێڕوانینانە بگۆڕێت؟
_ شێرزاد حەسەن: سەرەتا گوتم کە ئەدەب وەک سیاسەتباز ورابەری ئایینی خاوەنی ئایدۆلۆژیا نییە، کە نیازی بێت من و تۆ وا پەروەدە بکات کە کۆی پەیامەکانی بە پیرۆز بزانین و پەیرەوی لێبکەین، ئەدەب تەنها ئەو هێز و هۆشیارییە زاڵ و زۆرەمان دەداتێ کە هەمیشە بپرسین و گومان بکەین، دیدگایەکی رەخنەگرانەت پێدەبخشێت، گۆڕانکاری لە مرۆڤدا و پەیداکردنی تێڕوانین و جیهانبینی تازە کارێکی ئاسان نییە کە لە میانەی چەند ساڵیکی کەمدا بێنە دی، ئەوەیان کار و ئەرکی پەروەردەی مۆدێرنە کە منداڵێکی تازەمان بۆ ئامادە بکات بە مەرجی گومانکردن لە بڕێکی زۆری ئەو میراتە فیکری و فەرهەنگی و یاسا و رێسا و نۆرمە کۆمەڵایتییەکان ببێت بە سەرمەشقی نەخشە و پلان و ستراتیژی درێژخایەن، ئەو گۆڕانکاریییە رادیکالەی ئێمە دیخوازین کار و پرۆسەیەکی مێژووییە و عەقڵی گەورە و ویست و خەونی گەرەکە کە بە داخەوە دەستەڵاتداران و پەروەردەکارانی ئێمە لە‌و بیست و شەش ساڵەی رابردوودا خەوتبوون. ئەو گؤرانکارییە زادەی کەڵەکەبوونی زانست و زانیاری و ماریفەتێکی پڕ و دەوڵەمەندە، دیارە من هیچ ئومدێکم نییە کە خانەوادەی کوردان بتوانن منداڵەکانیان لەسەر خۆشەویستی فیکر و ئەدەب و هونەر پەروەردە بکەن، هەموومان دەزانین قوتابخانەکانیش کاولەئاشن و بگرە کچەکان و کوڕەکانمان لە کتێب و زانست و زانیاری دەتۆرێنن، سیستمی پەروەردە و فێرکردنی ئێرە نەوەیەکی تازەی دروست نەکرد کە هێزی بیرکردنەوە و شیکاری و لێکۆڵینەوە و خوخوێندنەوە و دونیاناسینی هەبێت.. بۆیە دونیای ئێمە لە تووتیستان و کیڵگەی داهۆڵەکان دەچیت.
لە هەموو دونیای پێشکەوتوتر لە ئێمە كچەکان و کوڕەکان هەر لە سەرەتاوە فێری ئەوە دەکرێن بەدەر لە بابەت و پرۆگرامەکانی خوێندن، عاشقی خوێندنەوە ببن و بگەڕێن و ببینن و ببیستن بۆ ئەوەی بتوانن بیر و بۆچوون و شیکاری و لێکدانەوەی خۆیان هەبێت لەسر ئەو ئەزموون و زانست و زانیاریانەی کە دەخڕیتە بەردەست و چاوانیان.ئەرکی پەروەردەی تازەیە کە خەون بە دامەزرندنی جیهانێکی تازەوە ببینێت، ئێمە تا هەنووکە نەمانکردووە، کەواتە سەیر نییە لە شکستێکەوە بۆ شکستێکی دیکە درێژە بە ژیانێکی سست و بێ داهێنان و خەون و خەیاڵ دەدەین. پەروەردەی مرۆڤدۆست و عەقڵزەدە پرۆژە و خەونی ئەوەی هەیە کە فێری هونەری ژیان و خۆشەویستیمان بکات کە نەیکردووە. ئەوەندەی من ئاگادار بم وڵاتانی ئاوروپا لە دوای دوو جەنگی وێرانکار توانیان کەم و زۆر بەخۆبکەون و روو لە بەرپاکردنی رۆحی ئاشتیەوانی بکەن کە ئەوەش بێ پەروەردەی مرۆڤدۆستانە نەدەهاتە کایەوە، ڕەشهەڵاتی ناوەراست تا هەنووکە، بە کوردستانیشەو، خەونێکی وای نییە ئومێدمان بە داهاتوو هەبێت. دیارە لە دوا راپۆرتی یەکێتی ئاوروپا کە بۆ سەدەی بیست و یەک و هەزارەی سێیەم ئامادە کرابوو، تیایدا بە ئاشکرا دیارە کە گومانیان لە پەروەردەی خۆیان هەیە کە ئەگەر تەییار و ئامادە نەبن ئەگەری دووبارەبونەوەی مەترسییەکانی سەدەی بیست ئەگەرێکی دوور نییە، بە تایبەتی لە بواری توندوتیژی و رەگەزپەرستی و نایەکسانی و بێدادی و پێگەی نزمى خانمان بە بەروارد دەگەڵ پیاوان، پیسبوونی ژینگە کە ئاو و هەوا و خاک گەنیوتر بوون لە جاران..سەرباری ترسیان لە کوژانەوەی ئەم ئەستێرەیەی کە ئێمە لەسەری دەژین لە ئایندەیەکی نزیک یان دووردا.
*زۆر جاران ئەدەبیات دەستكاری كۆمەڵگا دەكات، كۆمەڵگا ئاسوودە نییە بەو نووسەرەی كە باسی جۆرێك لە تایبەتمەندییەكانی كۆمەڵگا دەكات، بگرە ڕەتی دەكاتەوە، مەبەستم ئەوەیە ئەدەب تا چ رادەیەک بە مافی خۆی دەزانێت کە پەردە هەڵماڵێت لەسەر نەنگی و کەموکوڕی و داڕزانی کۆمەڵگا؟
_شێرزادحەسەن: بە بۆچوونی من، ئەدەبێك ئابڕووبەرە نەبێت و پەردە هەڵنەداتەوە لەسەر رووداوە سەیر و سەمەرەکان و گۆبەندەکان و ئەو ژیانە تراژیدی و هەم کۆمیدییەی مرۆڤ.. کەواتە هیچی نەکردووە، گەر نەچێتە ناو چڵپاو و زەلکاوە شاراوەکانی ناو شار و گەڕەکە دۆزەخییەکانی ئێمە و شۆڕ نەبێتەوە بۆ ئەو ئەشکەوت و بەشە تاریکەی وا لە ناو ناخی هەمووماندایە، رەسمی ئەو بڕە زۆرەی توندوتیژییە نەکات، کە ژیانی ئێمەی خوێناوی و غەمگین کردووە.. ستەمی نەبڕاوە دژی منداڵان و ژنان، قسەیەکی نەبێت سەبارەت بەو مۆتەکە و کابووسەی ناومان ناوە مێژوو کە درۆیە و نیمانە، یان شۆڕشی چەواشە، یان بە داهۆڵ- بوونی ئەو هەموو پیاوە بەتاڵانە.. هەموو ئەو شتانەی كە مرۆڤ شەرمی لێدەكات و لێشی دەترسێت، گەر وا نەکات.. دەکرێت هەر ناوێکی دیکەی لێ بنێیت، بەڵام ئەدەب و هونەر و داهێنان نییە. ڕەنگە چەند خوێنەرێكی تەوەزەلی هەبێت کە دڵی نووسەرەکە خۆش بکات، بەڵام ناتوانێت خوێنەرێكی زیرەك پەیدا بكات. گەر سەیری مێژووی ئەدەبیات بکەین تێدەگەین کە بۆچی لە هەموو سەردەمەکاندا سانسۆر و چاودێری دەستەڵاتداران و کەسانی کۆنەپارێز هەبوون بۆ خنکاندنی دەنگی ئازاد و دلێری نووسەران، بگرە بە بیانووی سنووربەزاندن و شکاندنی حەرامەکان و قەدەغشکێنی ژمارەیەکی کەم و زۆر لە نووسەران لە جوگرافیای جیاواز و سەردەمە دێرینەکان و هەم لە هەنووکەدا سزا دراون بە توندکردنیان لە زیندان و ئەشکەنجەدان و شاربەدەرکردن و تڕۆکردن و کوشتن، جا چ بە ناوی ئایدیۆلۆژیان ئاسمانی بووبێت یان سەرزەمینی کە هەردووکیان پیرۆزیان بۆ خۆیان قۆرغ کردووە.
رۆماننووسی ئایرلەندی “جێمس جۆیس” دارکاری کرا لە سۆنگەی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە چیرۆکی” خەڵکانی دەبلن” گوایە ئاماژەی بە چەند کارەکتەرێکی ناو شاری “دەبلن” کردووە کە دەناسرانەوە، گوایە ئابڕووبەرە بووە، هەر خودی ئەو نووسەرە وتەیەکی تووڕەی هەیە کە گوتوویەتی، ” من ناتوانم بنووسم بە بێ بریندارکردنی هەستی ئەوانیدیکە! “نەجیب مەحفوز”یش لەسەر بڵاوبوونەوەی رۆمانی ” منداڵانی گەڕەکەکەمان” لە لایەن ئیسلامییە توندڕۆ‌کان بەر چەقۆ درا. دوو نووسەری ئینگلیز کە کوڕ و باوک بوون: کە لە دوو قۆناغی جیاواز دەژیان و هەم ئەزموونیشیان لە یەکدی نەدەچوو، پتر سەرگەرمی نووسینی رۆمان بوون، مارتن – ی کوڕی دەیگوت گەر باوکم رۆمانێک سەبارەت بە خانەوادەی خۆمان بنووسێت، هەموو وردەکارییەکان باس دەکات، بەڵام توخنی ژووری نووستنی خۆی و دایکم ناکەوێت، بەڵام جیاوازی من لەتەک باوکمدا کە سەر بە نەوەیەکی تازەم ئەوەیە گەر منیش رۆمانێک سەبارەت بە خانەوادەی خۆمان بنووسم .. بەر لە هەر شتێک دەرگای ژووری خەوتنی دایک و باوکم دەکەمەوە. هەڵبەتە مەبەستی مارتن ئاشکرا و روونە.
زۆرینەی مرۆڤەکان حەزیان نییە ئاوێنەیەکیان بدەینێ و داوایان لێبکەین سەیری خۆیان بکەن گەر هەست بکەن پیس و چڵکن و ناشیرینن. مەرجە رێز لە فیکشن یان ئەدەبی داستان –ئامێز بگرین کە بڕوای بەوە نییە کەسانێک هەن فریشتە و کەسانێکیش شەیتانن.. نەخێر، بەلکو لە ئەدەبی گێڕانەوەدا کە بە فیکشن ناسراوە ئاماژە بە راستییەک دەکات کە نووسەران سەرگەرمی باس و خواسی ژیان و زیندەگییەکن کە هەمووو شتێکی تێدایە، واتا فیکش تۆماری باباتگەلێکە لە ژیانەوە قەرز کراو یان وەک ژیان وایە بە هەردوو دیوی جوان و ناشیرینی، بەڵام بێ داداگاییکردن و لە قەفەزنان، کەس سووک سەیری کارەکتەری “سۆنیا” ناکات لە رۆمانی ” تاوان و سزا”ی رۆماننوسی روسی ‘ دۆستیۆڤسکی”، کە ناچارە قوربانی بە لەشی خۆی بدات تاوەکو بتوانێت خوشک و براکانی بەخێو بکات، دەتوانین ئاماژە بە سەدەها کارەکتەری بەدکار و شەڕانگێز بکەین کە لە بری رق هەڵگرتن ئێمە هاوسۆزیانین.لە فیکشندا ژیان بە هەموو رەنگە جیاوازەکانەوە خۆی دەنوێنێت.
*تا چەند لەگەڵ ئەدەبی ڕووتبوونەوەدایت، كە داماڵینە لە هەموو شتێكی رووکەشانە؟
_شێرزاد حەسەن: ئەرکی ئەدەبە کە دەمامکەکان داماڵیت و مرۆڤ وەک خۆی دەربکەوێت، بە تایبەتی لە باری رۆحی و رەوانییەوە، واتا ناسینی دیوە شاراوەکەی، ئەدەب پەلاماری نادیار دەدات بەر لەوەی خۆی لە قەرەی ئەو بەشە بدات کە هەموومان پێی ئاشناین. ئەرکی ئەدەبە کە نائاسایی بکات بە ئاسایی و پێچەوانەکەشی راستە. بروا ناکەم تۆ مەبەستت “پۆڕنؤ” بێت سەبارەت بە ئەدەبی رووتبوونەوە، بەڵام هەموومان دەزانین کە ئەدەبی “ئیرۆتیکا” کە دیوە سۆزداری و عیشقییەکەی مرۆڤە پانتاییەکی گەورەی لە ئەدەبیاتی جیهانی داگیر کردووە. بە بڕوای من مرۆڤی ئەم سەردەمە تووشی سەرەتان / شێرپەنجەی رۆحی بووە کە مەرجە نووسەران ئاوڕی لێ بدەنەوە نەک وەک پزیشکی دەروونی و بەس، بەڵکو وەک ئەو نووسەرەی کە چاوی چۆلەکەی هەیە و هەر چواردەوری خۆی دەبینێت و دەپشکنێت. من بۆ خۆم نووسەر وەک بیرلێدەر دەبینم کە ناچارە چەندین چینی زەوی و خاک هەڵبکؤڵیت تاوەکو دەگاتە ئاوی پاک هەڵقوڵاو، مەرجە نووسەریش بە هەزار فانۆسەوە سەردانی ئەو ئەشکەوتە تاریکەی ناو ناخی مرۆڤ بکات، دەکرێت من و تۆ و ئەوانیدیکە دۆزەخێک لە ناو بوونی ئێمەدا هەبێت، نووسەری ئازا ئەوەیە کە بوێرێت سەر بەسەر زارکی ئەو جەهەننەمەدا شۆڕ بکاتەوە و بگرە پیاسەی بە ناودآ بکات، بە واتا من گەر وەک دۆزەخییەکان نەسووتێم: ئاخۆ چۆن بتوانم باسی سووتان بکەم؟
*هەموو ئەو نائومێدییەی لە ئەدەبیاتی تۆدا هەیە، پەیوەندی بەوەوە هەیە كە مرۆڤ دەمرێت و بوونەوەرێكی نەمر نییە، گەر وەكو گلگامێش بەدوای نەمرییەوە بگەڕایە، گریمان نەمری دەستبكەوتایە. ئایا تۆ هەر وا نا‌ئومێد دەبوویت یان ئەگەری ڕزگاربوون زیاتر دەبوو؟
_ شێرزاد حەسەن: بە بۆچوونی “ئەلبێر کامۆ” خودی مەرگ زاڵترین خولیا و بیرۆکەیە کە مرۆڤی داگیر کردووە. ئەگەر مرۆڤ نەمریش بووایە بێ گرفت و کێشە نەدەبوو، گەرچی هەندێک بیریار و دانا و سۆفی مەرگ بە کۆتایی نازانن، بەڵکو بە درێژکراوەی ژیانی دەزانن. حەسرەتی نووسەرێکی وەک “گابریل گارسیا مارکیز” ئەوە بوو کە ئەزموونی مەرگ لای نەبۆتە نووسین، یان شاعیرێکی وەک “ئەدۆنیس” بڕوای وایە ئەو خودی مەرگە وایکردوو مرۆڤ خودایەک و قیامەتێک بخوازێت. مەرگ بۆ خۆی وەک چەمک و مانا تێمایەکی سەرەکی ناو دونیای ئەدەبیاتە. ئەوەی کە بۆ من مایەی بایەخ و تێڕامانە ئەوەیە کە خەڵکی ئێمە مەرگدۆستە نەک ژیاندۆست، غەریزەی مەرگ و ژیان کە لە ململانێدان، پارسەنگی مەرگ قورسترە لە هی ژیان، بەڵام نائومیدی من هیچ پەیوەندی بە ترسەوە نییە لە مەرگ، بەڵکو هاوارێکە بۆ ژیاندۆستی، بەڵام من ناچارم وەک نووسەر باسی ئەو مەرگپەرستییە بکەم کە رۆحی خەڵکی ئێمەی تاریک کردووە. من لە هەوڵی ئەوەدام گومان لە مرۆڤ بکەم، بە تایبەتی پیاو کە لەوەتەی هێز و توانای پەیدا کردووە، سەرگەرمی جەنگ و ڕاووشکارییە. مێژووی مرۆڤایەتی مێژووی جەنگە هەمیشەییەکانە.
*كە ژیان ئەوەندە ڕەش و ناخۆشە بۆچی مەرگ هەڵنەبژێرین پێش ئەوەی خۆی بێت؟
_شێرزاد حەسەن: هەڵبەتە هەندێك كەس لە نێوەندی نووسەران و هونەرمەندان و فەیلەسووفان بە خوایشتی خۆیان مەرگیان هەڵبژاردووە، ناوی گەورە و درەوشاوەش بوون. من لە تەمەنی لاوییەتیمدا بیرم لێدەکردەوە کە کۆتایی بە خۆم بێنم، چونکە زیندەگیم زێدە تاڵ بوو، وەلی چوار هۆکار نەیانهێشت دەستم بچێتە خۆم: تەنیایی و خەمی ناقۆڵای دایکم کە لە دوای من دە منداڵی ببوو، ستەمدیدە بوو بە دەست باوکێکی قومارچی و دەستوەشین و هەم جنێفرۆش، دووەمیان مۆسیقا بوو، نەک وەک ژەنیار، بەڵکو من گوێگرێکی هەمیشەیی مۆسیقا بووم، سێیەمیان کە دواتر هەموو ژیان ئاوەدان دەکاتەوە: ئەدەبیات بوو، چ وەک خوێندنەوە و چ وەک نووسین. چوارەمیان شاگەشکەبوونی من بە سینەما کە بۆ من دۆزینەوەی جیهانێکی هاوتەریب بوو لەتەک ئەدەبدا.راستی من هاوسۆزی فەیلەسوفی یۆنان-یم کە “ئیپیکورس”ە کە بڕوای وابووە کە” ئەم ناچار نییە بیر لە مەرگ بکاتەوە تا ئەو رۆژەی دەژی، چونکە کە دەمرێت هیچ بوارێکی نەماوە بیر لە ژیان بکاتەوە”، وتەکەی ئەو فەیلەسووفە زێدە پەندئامێزە. هاوکات من بڕوام وایە کە سەگێکی زیندوو، گەر بەڕەڵلا و تۆڕیش بێت جوانترە لە شێرێکی مردوو کە پادشای دارستانە. ئەم رستانە بۆنی ژیاندۆستی لێدێت، بەڵام كابرای دیندار قیامەت دێنێتە بەر ماڵەوە و پەلەیەتی بگاتە حۆرییەکانی ناو بەهەشت. ئەوەی کە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەگوزەرێت مەرگدۆستییە تا ئەوپەڕی شێتبوون.
*ئایین ڕۆڵیی هەیە لەوەی كە مەرگ جوان بكات؟
_ شێرزاد حەسەن: بێگومان.. زۆریش بە داخەوە، بە تایبەتی مەرگ بۆ کەسانێک کە لەسەر زەمین گیرۆدەن. لە راستیشدا مرۆڤ تاکە ئاژەڵێکە کە نازانێت بژی. زۆربەی بیریار و دانا و زانا و فەیلەسووفەکانی کۆن و نوێ بەدبینن بەرامبەر توخمی مرۆڤ، لە هەنووکەدا ئاو و هەوا و خاک پیس و بۆگەن بوون، خەریکە ئەم ئەستێرەیەی ئێمە دەکوژێتەوە، دەی باشە.. بێجگە لە مرۆڤ کام گیاندار ئەو کارەی کردووە؟ گوایە مرۆڤ خەلیفەی خودایە لەسەر زەمین، دەی ئەگەر مرۆڤ دڕندەی خودا بووایە: چۆن شەڕانگێز و بەربادێکی لێدەردەچوو؟ ئایین رؤڵیکی گەورەی هەبووە لە رازاندنەوەی مەرگ، بگرە مەرگی کردووە بە فریادرەس و هەم گەیشتن بە فیردەوسی پڕ لە حۆری و غیلمان، بە تایبەتی ئایینی ئیسلام، مەگەر هەمووتان گوێتان لە تەلقینی سەر مردووەکانی خۆمان گرتووە کە مەلا دەژنەوێت، ” لقد خرجت من دار الغرور.. و دخلت الی دار السرور. لقد خرجت من دار الفنا‌ء.. و دخلت الی دار البقاء” کە مانا کوردییەکەی سووک و پووچکردنی ژیان و دونیایە و ئەو دونیاش هەواری خۆشی و نەمرییە.
فتوحات و غەزەواتی ئیسلامییەکان بە درێژایی مێژوو مژدەی داوە بە جەنگاوەرەکانی کە گەر شەهادەت وەدەست بێنن، بە جلی خوێناوییەوە لە ناو بەهەشتدا دەرحاڵ زیندوو دەبنەوە. بگرە سوپای عوسمانلییەکان کە بەرەو هەر شوێنێک ئەسپیان تاو دەدات مژدەی ئەتک کردنی ژنان و کچانی غەیرە دینیان بە جەنگاوەرەکان دەدا، سەرباری تاڵانی و داگیرکردنی خەڵک و خاک پێکەوە. کەسێک بە قەد چۆلەکەیەک دەماغی هەبێت ئەو مێژووە خوێناوییە بخوێنێتەوە تێدەگات مۆتیڤی سێکس و هەوەس کە لە بەهەشت چنگ دەکەوێت بۆ شەهیدەکان شاخەونی خەونەکان بووە، هەمیشە مەرگ و سێکس دووانەی یەک سک بوون دەنێو ئەو کو‌لتوور و میراتە شەرمهێنە. کەسێک سورەتی ” ئەنفال” بخوێنێتەوە دەزانێت چی دەڵێم کە هاندانە بۆ تاڵانی و ئەتک کردن، ئەی چۆن عەرەبی بیانان-نشین توانی بگاتە چین و هیندوستان و کوردستان و ئیسپانیا؟ بە چەپکە گوڵەوە چوون یان بە زەبری شمشێر داگیریان کرد؟
*لەناو ئەو هەموو كێشە و گرفتانەی ژیاندا، هەر لە نەفرینی نێرسالاری کە بۆ تۆ بووەتە کانگای ستەم، بیگرە هەتا ونبوونی مرۆڤ خۆی. ئایا ئەرکی ئەدەب هەمان پەیامی ئایین و سیاسەتی هەیە کە بانگەشەی بەخشینی ژیانێکی خۆش و شکۆمەندی و بگرە رازاندنەوەی بەهەشتێکە لەسەر زەمین یان لە ئاسمان؟ سەرباری ئەوەش دەنێو هەر دوو کایەی ئایین و رامیاریدا مرۆڤ بووەتە چەقی بیرکردنەوە و هەم نیازیانە بیکەن بە خودان ژیان و سروشت و بگرە هەموو گەردوون. ئایا وایە؟ ئەی ئەدەب نیازی بە چییە بە بەراورد لەتەک ئەو دوو بانگەشەیە کە تۆ خۆت گومانت لەوەدا چڕ بۆتەوە کە هەردووکیان زەریای خوێنیان بەرپا کرددوە؟
_شێرزاد حەسەن: ئەدەب هیچ ئایدۆلۆژیایەكی فەرمی نییە و بانگەشە و مژدەی هیچ بەهەشتێکی پێ نییە، هاوکات سوپەرمارکێتی نییە کە وەک هەر دوو کایەی سیاسەت و ئاییین بە تەن خەون و هیوا و ئاوات بفرۆشێت. ئەدەب دژی ئایدیۆلۆژیایەکە کە فریوی مرۆڤ بدات بۆ مەرگێکی هەرزان، ئەدەب پێناسەی بۆ دۆزەخ و بەهەشت تەواو جیاوازە، بگرە گومانی لە هەردووکیان هەیە بەو شێوە رەهاگەرییەی کە ئایین و سیاسەت قۆڵ لە قۆڵدا باسی دەکەن. ئەدەب دژی هەر چەشنە “یوتۆپیا”یەکە کە دەکرێت ناوی بنێین شاری خەونەکان، بەڵكو ئەدەب ژیان وەكو خۆی وێنا دەکات کە هەموو رەنگەکان لە خۆی دەگرێت، بە قووڵیش ئەو توێكارییە بۆ زیندەگی تاڵی هەموومان دەكات. ئەدەب هیچ دروشمێكی زێرێن و خەونهێنی نییە تاوەکو خەڵکێک لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە، بەڵام ئایدۆلۆژیا ئاسمانی و سەرزەمینییەکان خەڵکیان گڕداوە بە ناوی پیرۆزی و ڕەهاگەری و قۆرغکردنی هەر هەموو هەقیقەتەکان و جەخدتکردنەوە لەسەر یەقینگەرایی و فرۆشتنی مژدە و مزگێنی بە نرخی خوێن و فرمێسک و ئارەقە، کە دیارە ئەدەبیات ئامادە نییە حیساب بۆ هیچیان بکات. لە هەمووی گرنگتر ئایین و سیاسەت بە بێ “دۆگما” و “یوتۆپیا” ناژین کە ئەدەب هەردووکیانی تەڵاقداوە، بەڵکو کارکردەی ئەدەب بۆ خۆی گوماکردنە لە پیرۆزی و دۆگما و یۆتۆپیا. من هاوسۆزی وتەیەکی گەوهەرداری “ئەلبێر کامۆ”م کە دەفەرموێت، “ئایینی تازەی من خودی ئەدەبە.” کە دیارە ئەم وتەیە بۆ خۆی گومانکردنە لە ئایین بە مانا هەرە باو و ترادسیۆنەکەی.
*كەواتە ناتوانین وەک فریادرەس تەماشای ئەدەب بکەین؟
_ شێرزاد حەسەن: نەخێر و هەرگیز.. کۆی پرۆژەی ئەدەب و پەیامەکەی گومانکردنە لە هاتنی فریادرەس کە ئایین و سیاسەت کردوویانە بە پایە و بناغە و چەتری خۆیان، ئەدەب بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ خەونی هاتنی فریادرەس و پاڵەوانی رزگارکەر هەڵدەوەشێنێتەوە. هەر بە راستیش کارەساتە لە تاو هەموو گرفت و کێشە و تەڵزگە کۆمەڵایەتی و رامیاری و ئابوورییەکان لەسەر زەمین نەتەوەیەک چاوەڕانی فریادرەسی دێوبەزێن بێت وەک لە ئەفسانەکاندا هاتووە کە پاڵەوانێکی دێوبەزێن دێت خێر و خۆشی لەگەڵ خۆی دێنێت، گرفتی ئێمە ئەوەیە کە بەردەوام سەرمان بۆ ئاسمان هەڵبڕیوە و نزا دەکەین فریادرەسێکمان بۆ دابەزێت. دوا رۆمانی من “دوا شەوی دابەزینی عیسا” گومانی منە لە خۆمان وەک کورد کە لە پەراوێزی مێژووش نزیک نەبووینەتەوە، چونکە چاوەڕوانی فریادرەسین کە ئەوەش بۆ خۆی رەگێکی قووڵی ئایینی لە خۆیدا هەڵگرتووە کە بە تەنیا ئێمە گیرۆدەی نەبووین، بەڵکو بە درێژایی مێژوو لە سەردەم و قۆناغ و جوگرافیای جیاوازدا هەر هەموو خەڵکانی سەر ئەم ئەستێرەیە گیرۆدەی بوون، دیارە هەندێک نەتەوە رزگاریان بووە لە‌و خۆشخەیاڵییە، بە دیدگای من لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ئەو وەهمە لە ترۆپکدایە.
*کەواتە ئەدەب هۆشیاری بەرهەم دێنێت و تێڕامان و بیركردنەوەی مەردومگەل زیاد دەكات؟
_شێرزاد حەسەن: هەڵبەتە ئەدەب بەو ناسراوە کە بۆتەیەکە زۆرێک لە کۆی زانیاری و ماریفەتی مەردمگەلی لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە، سەرباری ئەزموونی پڕ و دەوڵەمەندی جوگرافیا جیاوازەکان، ئەدەب بۆ خۆی خوانی خۆشەویستی و کۆکردنەوەی هەموومانە لەسەر هەمان سفرەی داهێنان و جوانی، ئەدەب خاوەنی هەزاەها ئەندازیارە کە پردی درێژ و بتەو و تۆکمە لە نێوان خەڵکانی هەر حەوت کێشوەرەکە دروست دەکەن کە مەحاڵە بڕوخێت. ئەدەب کەڵەکەبوونی کۆی هۆشیاری و زانیاری عەقڵە گەورەکانی سەرجەم مرۆڤایەتییە، هەر ئەوەشە وایکردووە خوێنەری هەمیشەیی ئەدەبیات بۆ خۆی دەبێت بە رەخنەگرێکی ویژدان زیندوو، ئەدەب هێزی سازاندنی دیالۆگ و فەراهەمکردنی رۆحی ئاشتیەوانی هەیە کە ناهێڵێت پەرت و بلاو ببینەوە، رێک پێچەوانەی هەر دوو کایەی ئایین و سیاسەتە، بە تایبەتی لای خۆمان، کە بۆ هەمیشە وایکردووە خۆمان بە پیرۆز بزانین و ئەواندیکە گڵاو و چەپەڵ، هاوکات دەمانکەن بە دۆژمنی یەکتری بە ناوی جیاوازی بیر و بۆچوون و فەلسەفەی سیاسی جیاواز و خودای جیاواز و دڕدۆنگ و مۆن و کینەباز و شمشێروەشێن.
بڕوای تەواوم بەوە هەیە کە دوورکەوتنەوە لە ئەەدبیات و هونەر کەسانی ساغڵەم و ئاوەزدار و عەقڵزەدە دروست ناکات. من لە دوای تەواوکردنی زانکۆ پتر ئاشنا بووم بە سایکۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا کە سەر بە زانستە مرۆییەکانن، بەڵام چونکە لە تەمەنی چواردە ساڵییەوە بە ئەدەبیات ئاشنا ببووم، هەستم کرد خوێندنەوەم بۆ ئەدەبیاتی نەتەوەکانی دیکە رێگای بۆ کورت کردوومەتەوە کە ئاسانتر لە سایکۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا کەڵک ببینم و قووڵتر خۆم و خەڵکی بناسم، دواتر بۆم دەرکەوت کە زانستە مرۆییەکانیش سوودێکی زۆریان لە ئەدەبیات وەرگرتووە، هەر لەبەر ئەوەش بووە کە من زانیم نووسەرێکی وەک “دۆستؤیڤسکی” هەمان هێز توانای ” فرۆید”ی هەبووە لە ناسینی مرۆڤ بە هەموو ئەو نهێنی و گرێ و ترس و درمە رۆحییەکانی کە کەم و زۆر لە ناو هەمووماندا ڕەگی داکوتاوە. بۆ من ئەدەب نازەنیترین یارە کە هەموو رۆژێک بە رۆحێکی تازەوە پێشوازیم لێدەکات، ئەفسوونی ئەدەب لەوەدایە کە ماریفەت و فیکر و زانیاری و ئەزموونی هەموو دونیا دەخاتە بەر دەمی من، بەڵام بە خۆشی و چێژ و غەمێکی سەنگین و مرۆڤپەروەرانە کە هەموو رۆژێک دەمکاتەوە بەو منداڵەی بۆ هەمیشە سەرسام بم و بپرسم و گومان بکەم.. بەڵام هاوکات نەهێڵێت عاشقی خۆم بم بە دیوە نارسیستی و خۆپەرستییەکەی.. بەڵکو بۆ هەمیشە گومانم لە خۆم هەبێت کە زۆرم ماوە ببم بە نووەسەر و ئینجا مرۆڤ… تائهوو.. هێشتا زۆرم ماوە کە منی پێڕەوگە بە گاگۆڵکێ بۆی دەخشم. دەی.. گوایە من کرێکار و شاگردی ناو دونیای ئەدەبیاتم.. دوا نیازی خۆم بۆ ئێوە دەدرکێنم کە لەوەدا چڕی دەکەمەوە: گەر ئەدەبیات سوود و کەڵکی بۆ هیچ کەسانێک نەبووبێت، ئەوجا منیش وەک ئاغزە نووسەر سوود و مانایەکم بۆ هیچ کەس نەبووبێت.. وەلی ئەوەندەم بەسە کە دوای دەیەها ساڵ لە کایەکردنی من دەنێو ئەدەبدا هێز و توانایەکی بە من بەخشیوە کە بۆ هەتاهەتایە لە خورافاتی “ئایین” و “سیاسەت” و مزگێنی و مژدە فاڵسۆکانی رزگارم ببێت و نەشترسم کە تاوەکو ناو جەرگەی جەهەننەم رێبکەم و باکم بە هیچ نەبێت..! دەی لەوە جوانتر گەرەکە ئەدەب چیدیکەم پێببەخشێت؟!
خەڵاتی پێشانگەی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت بەخشرایە عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
کانونی دووەم 02, 2018
چوارشەممە رێكەوتی 27/12/2017 وەزارەتی رۆشنبیری لە هۆڵی (مەشق و راهێنان)، مەراسیمی خەڵاتی پێشانگەی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت بۆ ساڵی 2017 لە لایەن وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكی شایستەدا بە (عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا)ی نووسەر بەخشی.
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا کە دەڵێت “دەنووسم بەڵام بۆ ئەوە نا، خوێنەر لە خۆم رازی بكەم، بەڵكو بۆ ئەوەی پاداشتی جوانی و خەیاڵ و خوێندنەوە بدەمەوە”، لە نێو ئەو قسەیەدا هەوڵ دەدات لە رێگای میتۆدی هیرمینۆتیكاوە هێل بە ژێر نووسەر و خوێنەردابهێنێت و بڵێت نووسین فەزایە، فەزایەكی فرە رەهەندە و لەگەڵ نووسینگەلێكی جۆراوجۆری دیكەیەكدەگرێتەوە و لە هەمان كاتیش‌دا
ناكۆكی خۆی نیشان دەدات، بێ ئەوەی هیچیەكێك لەوانە وەك ئەسڵی خۆی دابنێ.
ئەوەی وای کردووە کە خەڵاتێکی لەم چەشنە بدرێتە نووسە، ئەوەیە کە لای موتەلیب “نووسەر و خوێنەر دوو شتی هاوپەیوەستنیانیەكگرتوون. بوونی نووسین بە بوونی خوێنەرەوە بەندە، بوونی نووسین بە تێگەیشتن بۆ خودی بوونی خوێنەر جیادەكرێتەوە، بەو مانایەش چەمكی نووسین لە هیرمینۆتیكادا دەكەوێتە نێو (مەعریفەی مرۆیی) و چارەسەری مانا ناوەكییەكان دەكات، كە
حەقیقەت لە رێگایەوە دەبێتە رووداو. ئامادەیی نووسین دەركەوتنێكی تایبەتی حەقیقەتە كە لە كاتی (خوێندنەوە)دا روودەدات”.
وەک موتەلیب گوتی “كەواتە ئەوەی لە خوێندنەوە و نوسیندا پەیڕەو دەكرێت، كرانەوەی وجودە بەسەر مەوجوددا. بۆیە لە هەموو كاتێكدا راستەو قابیلی سەلماندنە، وەك چۆن لە هەموو كاتێكدایەكەیەكی تەواو قابیلی گومانە! لەسەر ئەو بنەمایە نوسین و خوێندنەوە ئەو فەزایە سەربەخۆیەیە كە (نوسەر، خوێنەر) لەمیانییەوە دەتوانن بوونی خۆیان بەرەو پێدراوێكی جێگیر بەرن”.
شەقامی بێنەوا … جەلال عەبدوڵا ساڵح
هەموو سەرقاڵین بە ژیانەوە
بۆیاخچییەک
سەرقاڵە بە کێشەی ڕەنگی بۆیەوە
ئافرەتێک
بەتامی شەرابی بیرەوەرییەوە
سۆزانییەک
بە چێژی پیاوێکی بەتەمەنەوە
باڵندەیەک
بە کوشتنی کرمی سپی دەریاوە
منیش سەرقاڵم
بە پێوانی گیای وشکی ژیانەوە
بزانم کەی دەگەمە سنووری سەوزبوون؟
بە ڕاکێشانی هێزی تەورەوە
تا لە فەلسەفەی بڕینەوە بگەم
من وام
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
زۆر جار
پەتای دڵەڕاوکێ
دەکەمە میزڵدانی خەیاڵەوە
پڕی دەکەم لەفووی داڵغە
لەم گۆشەی مەزهەبەوە
بەدوایدا ڕادەکەم
بۆ ئەو سووچی کۆمۆنستی
لەم بەرەبەیانی ڕۆژهەڵاتی جەنگەوە
بۆ ئەوبەری خۆرئاوای
ئەورووپای ئاشتی خواز
لە گیرفانی بەتاڵی بێنەوایەکەوە
بۆ بەردەم قاسەی بۆرژوایەک
لە گەڕەکی مەخسەرەی ژیانەوە
بۆ ماڵی شایی مەرگ
من وام
ئەگەر مرۆڤ نەبوومایە
وام نەدەبووم
…
من زۆر جار
فێی شەراب دەمگرێ
نووقوورچ لە بەرسیلەی هاوین دەگرم
قژی ڕەزی پایز ڕادەکێشم
وەک مێروولەی کوێر
شەیدای بۆنی گوڵی گەنمم
نە ڕەشەبا دەبینم
نە نیشتمانی خۆڵم
…
من فێی پێچەوانە دەمگرێ
بە تیرۆکی تەنیایی
پشتی تاوەی شەو دەشێلم
بە هەویری هەینی
مقاشی شەممە دەگرم
خوێی مەراق
دەکەمە ناو چایی شایی
سەری پەپوولەی نامۆی ئەدۆزم
بە دەستی چەم
گەرای بۆق دەژمێرم
من وام
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
لە شەوێکدا کە تۆ گۆرانی بۆ دراو دەڵێی
من شەقامی بێنەواکان دەپیووم
من بوخچەی عەسر دەکەمەوە
پڕە لە جلی خوێناوی ئێوارە
تا دیواری پارە هەبێ
لەیەک ناگەین
گوێم لێیە کارێکارەکان
سروودی کۆمۆنە دەڵێنەوە
سبەی ئاشتی
ژیان لەباوەش دە
…
من بەدیار گۆشتی سووتاوی جەنگەوە
دەبێت بگریم بەلای
خۆلەمێشی تەمەنی خۆمەوە
من لەبەردەم ئاوێنەی شکاوی ڕۆژگارا
لە خوێنی دووپشکی بریندار
لە کراسی پشکۆ
لە کێردی دوای شەڕ دەچم
من کراسی باران لەبەردەکەم
سەرلەماڵی گڕ ئەدەم
خۆڵ دەکەمە دەمی گۆڕەوە
تا برسی نەبێ
من وام
ئەگەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
من هەزار جار بە دەستی هەفتە
قۆپچەی کراسی هەینیم
سەربەرەوخوار داخستووە
من هەزارجار تاکەوتاک
کالەی عەسرم لەپێکردووە
وورتە وورت
گۆرانیم بۆ قیتاری شکاوی سەفەر وتووە
من هەزارجار بەدەم ڕێگاوە
لەگەڵ ئێوارەدا
کرتە کرت
نینۆکی چارەنووسم قرتاندووە
من وام
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
ژیان سەرقاڵە بەهەموومانەوە
مارکسییەک
وانەی سەرمایە لەبەردەکات
لینینییەک
تەڵەی سەرمایەداری دەوڵەتی دادەژێژێت
ستالینییەک
تابووتی مێژوو ڕەنگ دەکات
ئیخوانییەک
بێشکەی (بەنا) ڕادەژەنێت
عەشیرەتی
قوبادی جەلال ئابادی
نیشتمانی هەنگەکان دەفرۆشێت
باڵندەیەک
بیر لە ئاسمانێکی نوێ دەکاتەوە بڕفێت
منیش سەرقاڵم
بەژماردنی تەنافی خەیاڵ و
بۆنکردنی کراسی بارانەوە
بە تامکردنی خۆڵی گۆڕ و
چاککردنی پەنجەرەی شکاوی ژیانەوە
من وام
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
من هەزارجار وڕێنەی شێتانەم کردووە
لەگەڵ کچێکی مەکسیکی
لە واشنگتۆن
لە چیشتخانەیەکی لووبنانی
باسی تۆم بۆ دەکردووە
من هەندێک جار
پەتای هێڵنجی جەنگ گرتوومی
ڕشاومەتەوە بەسەر تەنافی عومری خۆمدا
ماڵی ژیان و
خاکی مێژووی خۆم پیس کردووە
من گێژم بە کارەساتی شەڕ و
تاعوونی تەمەن و
ژەهری دراو
من وڕم بە دڵەڕاوکێی مردن و
مۆتەکەی ژیان
ئەمەیە چارەنووسی من
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
من زۆر جار
فێی ڕۆژگار دەمگرێ
بە تیرۆکی خەیاڵ
پشتی تاوەی شەو دەشێلم
بە هەویری بەیانی
مقاشی ئێوارە دەگرم
خوێی شیرین
دەکەمە ناو چایی سوێرەوە
بە دەستی بای داڵغە
سەری پەپوولەی
دڵەڕاوکێ ئەدۆزم
گەنمی هاوینی تەمەن
دەبەم بۆ گارگەی هاڕین
گوڵی وشەی خەیاڵ
دەخەمە تەنووری شیعرەوە
بە قەڵەمی هۆنراوە
سەرسنگی با ڕەنگ دەکەم
من وام
ئەگەر مرۆڤ نەبوومایە
وام نەدەبووم
….
مرۆڤ بوونم
هۆشمەندییەکی گەوجانە بوو
ئەمە لە فەلسەفەی ئاوەوە فێربووم
لە قالۆنچەوە فێر بووم
چۆن بە سمێڵ
لە بۆن بگەم؟
من مر‌ۆڤم
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
من ساڵێ لە حووجرەی
ڕۆمان نووسێکی* کوردا بوومە فەقێ
خودای وشەم بینی هەزار سەربوو
فێڵی ڕاوم بینی هەزار قاچ بوو
درۆی سیاسەتم بینی هەزار گوێ بوو
کوڕنووشی پارەم بینی لەسەر کورسی سەرۆک
بزەی ژیانم ناسی لە باوەشی برین
بە گۆرانی باخ گەیشتم لەسەر تەرمی گوڵ
هەرچیم کرد
لە نووسەرەکەی نەگەیشتم
…
من هەزار زستان
سەرمناوە بە دڵی تەرزەوە
نە لە نهێنی ئاو گەیشتووم
نە باران
من هەزار جار چاوم لێبووە
گەڵا فێڵی لە لق کردووە
بۆق چەمی ڕاوناوە
کرمی ماچکردووە
مێشوولەی لاواندووە
من هەزار جار چاوم لێبووە
تەرزە
خوێ و شەکری
لەناو مەنجەڵی ئاودا کوتاوە
پێست برینی گووشیووە
چەقۆی ماچ کردووە
من وام
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
من وام
من هەزارجار
بازم داوە بەسەر پشتی ڕەشەبادا
من هەزارجار لە کۆتەرەی بەڵا هەڵکەوتووم
من هەزار جار حەوزی سپیم
پڕکردووە لە قەوزەی ڕەش
لە موورووی مانگی خەیاڵ
لە هێلکەی بۆقی مەراق
لە کرمی ماسی تەنیایی
لە گرێی گەڵای بێزاری
من هەزارجار
لەبەرچاوی باخ دا
کراسی بارانم دادڕیووە
من هەزارجار
بەبۆق پێکەنیووم کاتێک
بۆ خەیاڵی لەزەتێکی چەند خوولەکی
شەوی پڕکردووە لەگۆرانی
من وام
ئەگەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
من چی لە چەمی شیعر بکەم؟
کاتێک گوڵی تۆی لانەبێ
من بۆ چەپڵە بۆ بارانی خەیاڵ لێدەم؟
کەلەحەوشەی تۆ نەبارێ
جگە لە گریانی تۆ
بە هیچ شتێک دڵم خۆشنابێ
بەجێم مەهێڵە
ئەی یاقووتی بنی دەریا
ئەترسم ساڵی نوێ
تامی ماچی تۆی لانەبێ
…
من لە ماڵی شەو
دەهەزارجار
شیعر و وشەم ئاشتکردۆتەوە
هیچم دەست نەکەوت
من دەهەزارجار
گرێیی تەنافم
لە مشتی بادا کردۆتەوە
لە هیچ نەگەیشتووم
من وام
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
ڕێکەوتی ژانی ژیان
مەنجەڵێکی قوپاو بوو
شەوێکی شێتی
هەزار و نۆسەد و پەنجاو شەش
کێشای بەسەرمدا
خۆزگە ئەشەوە
سیسرکێکی گەنم ڕەنگ بوومایە
تا دەمردم گۆرانیم
بۆ تەنافی پچڕاوی شەو بووتایە
تەنها کێشەم گرێدانی لیکی پچراو بووایە
نە جەنگی سەرمایەداریم بناسییایە
نە ئاڵای ئاشتی پڕۆلیتاریا
…
ساڵی نوێ لە دەرگا ئەدا
منیش سەرقاڵی بیرکردنەوەم
لەپەتای قالۆنچەیەکی ئاوس
من شیعرێکی هەزار سەرم
بەلەتێ چاو
درزی دیواری هەور
پەردەی ژووری باران
خوێنی سپی بەفر دەبینم
من گەڵایەکی سەرشکاوم
خوێنی ڕژاوم وا لەماڵی با
من ڕەنگی تەمێکی وەنەوشەییم
لە پشت سەری تاقی ئاوەوەم
من خەیاتێکی دۆڕاوی ژیانم
ئەوەتەی هەم
تەقەڵ لە پشتی دوورین ئەدەم
ڕاسیبم
من ژەهری ژێر دانی
نەهەنگکی پیرم
تا ئاو هەبێ دەژیم
من لەساڵی ڕابردوو
دەهەزار تەرمی برینم ناشت
دەرزەنێ گۆڕم هەڵدایەوە
بۆ تەرمی خۆم
من وام
گەر مرۆڤ نەبوومایە
وانەدەبووم
…
جەلال عەبدوڵا ساڵح
جیهان لە چنگى ئیمپڕاتۆردا -3 – … سمکۆ عەبدوڵکەریم
بەشی سێیەم……
بە لە بەرچاوگرتنى هەنگاوەکانى ئەمریکا بەرەو وڵاتانى ئەمریکاى لاتین و دواتریش ئیران و پاشان ئیندۆنیزیا وەک سەرەتایەکى نوێ لە سەرهەڵدانى نەهامەتى و چەوساندنەوەى کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى، بە چەشنێکى دیکەى جیا لە سەردەمى داگیرکارى سەربازى، لەوە تێدەگەین کە سیاسەتى نوێى ئەمریکا وەک ستراتیژیەتێکى تازە لە نیوەى دووەمى سەدەى بیستەمدا دەست پێدەکات و خۆى لە ناردنى کۆمپانیاکان بۆ وڵاتە دەوڵەمەندەکان لە بوارى سامانى سروشتی‌دا دەبینێتەوە، کە تا ئەم کاتیش خودى وڵاتەکە خۆشى هیچ سوودێکى لێووەرنەگرتبوو، دیارە هەموو ئەمانەش وەک جێبەجیکردنى ئامانجگەڵێک کە خۆى لە پڕۆژەکانى وەک کارەبا و ئاو و تەندرستى و پەروەردە و رێگاوباندا دەبینیەوە، کە سەرەنجام لەم رێگایەوە کۆمپانیاکان لە نێویاندا ئەوانەى رۆلى بکوژى ئابوریان دەگێڕا زیاتر بەدواى جێبەجێکردنى ئەو پلانانەوە بوون کە لە بنچینەدا بۆى هاتبوون، ئەرکى هەندێکیان لە نێو کۆمپانیادا ئەوە بوو کە لە کاتى رەتکردنەوەى بەرنامەو پڕۆژەکانیان، یان تەگەرە دروستکردن بۆیان، لە لایەن دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتانەى کە بۆیان چووبوون، یان هاوڵاتیانەوە، ئەوان پەنا بەرنە بەر هەڵخەلەتاندن و لە خشتەبردنیان، بە ئامانجى ڕازیکردنى سیاسییەکان و ئەو هاوڵاتیانەى ئامادە نین بچنە ژێربارى سیاسەت و خواستى کۆمپانیاکە. دیارە ئامانجى کۆمپانیاکانیش لە بنەڕەتدا ئەوە نەبووە کە دەیانەوێ خزمەت بەو وڵاتەو خەڵکەکەى بکەن، بەقەد ئەوەى ئامانجیان هەڵلۆشینى سەروەت و سامانى ئەو وڵاتانە و خستنە ژێربارى قەرز بووە، بۆ ئەوەى بۆ هەمیشە بکەونە ژێر بارى داوکارى و خواستى ئەمریکا و هەرگیز نەتوانن پێچەوانەى ویستى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا هەنگاو هەڵێنن.
وەک هەنگاوى یەکەمیش هەموو ئەو هەنگاوانەى ئەمریکا بۆ لێدانى پێگەى تەوژمى شیوعییەت بوو، لە سەرتاسەرى جیهاندا. لە چوارچێوەى ئەو سیاسەت و تێگەیشتنەى ئەمریکا بۆ کۆنترۆلکردنى جیهان دەردەکەوێت ئەمریکا نەخشەرێگاکەى هەلێنجراوى ئەو پلانەیە کە پێدەوترێت پلانى پێنجى (خگە خمسیە)
بۆیە دەبینین لەم ماوەیەدا، ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ڕووبەڕووى بزووتنەوە ئیسلامییەکان نەبۆتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەرى یارمەتیدەرەکانیشیان بووە، یان هەر هیچ نەبێت چاو پۆشى لە‌و وڵاتانە کردوە کە بە هەموو شێوەیەک هاوکارى بزووتنەوە ئیسلامییەکانیان کردوە لە سەروى هەمووشیانە عەرەبستانى سعودى، کە لەم سەردەمدا، بە تایبەتى کاتێک یەکێتى سۆڤیەتى جاران بۆ پشتیوانى کردن لە رژێمى ئەو دەمى ئەفغانستان هێزى سەربازى هێنابووە ئەفغانستان و بە هەموو شێوەیەک بەرگرى لە سیستمى سیاسى ئەوکاتى ئەفغانستان دەکرد.
لە بەرامبەر ئەوەدا و لە چوارچێوەى ئەو نەخشە رێگایەى ئەمریکا کە بۆ چەسپاندنى هەیمەنەى خۆى کێشابووى”ئارەزوى خۆى نەشاردەوە لەوەى بنەماڵەى سعود لە هەشتاکانى سەدەى بیستەم، لە شەرى ئەفغانستان لە دژى شورەوى پارە بە ئوسامە بن لادن بدەن، دیارە ریاز و واشنتن پێکەوە نزیکەى سێ ملیار و نیویان دا بە جەنگاوەرە موسلمانەکان”.
هەوەها دواى رووداوەکەى 11-ى سپتیمبەریش بەڵگەیەکى گەورەى پێوەندى ژێر بە ژێرى نێوان ریاز و واشنتن دەرکەوت، کە ساڵى 2003 گۆڤارى “ڤانیتى فیێر” راپۆرتێکى بە ناونیشانى (ڕزگارکردنى سعودییەکان) بڵاوکردەوە و باس لە پەیوەندى بنەمالەى بۆش و بنەمالەى سعود و بنەمالەى بن لادن دەکات .
بە هۆى ئەوەى کە ئەمرێکا خاوەنى فەلسەفەیەکى فیکرى و ئایدۆلۆژیایەکى دیاریکراو نەبووە، هەمیشە بەرژەوەندییە باڵاکانى خۆى لە سەرووى هەموو بیروباوەڕێکەوە بینیوە، هەر لەم چوارچێوەیەشدا هەڵسوکەوتى کردوە، تاکە فەلسەفەیەک کە خۆى بە خاوەنى زانیوە و جاروبار لێرەو لەوێ لەسەرى هەڵداوەتێ، پڕۆسەى دیموکراتى و بنەماکانى مافى مرۆڤ بووە، بەڵام ئەمەشیان قەت نەبۆتە رێگر لەبەردەم گرتنەبەرى هەر جۆرە رێوشوێنێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى، وەک ئەو وڵاتە کۆمەنیزمانەى یان ئیسلامییانەى، کە خۆیان بە بیروباوەڕێکى دیاریکراوەوە بەستۆتۆتەوە، ئەگەر هەندێ لە‌و بزووتنەوانە، بەڕاستیشیان نەبێت، بۆ ئەوەى ماهییەتییان دەرنەکەوێ ناتوانن زۆر راشکاوانە، هەنگاوى پێچەوانەى بیروباوەڕەکەیان هەڵێنن، لانى کەم بۆ ئەوەى ئەوانەى بەڕاستى بەو هیوایەوە بەگەڵییان کەوتوون، هەر بە دەوریانەوە بمێنن، بەڵام ئەمریکا قەت خۆى گیرۆدەى وەها گرفتێک نەکردوە، ئەوەى هەیە هەر ئەوەندەیە کە دەگوترێ ئەمریکا راستگۆ نییە لە بەرامبەر بە دیموکراتیکردنى جیهان و پاراستنى بنەماکانى مافى مرۆڤ، کە هەمیشە وەک دروشمێکى زەق بەڕووى خۆیدا هەڵواسیوە.
ئەگەر خۆمان بە دوور بگرین لە‌و تێگەیشتن و رەخنەگرتنە تەقلیدیانەى سەدەى رابردوو، کە بەشێکى هەڵێنجراوى ئایدۆلۆژیایەکى چەق بەستوو بوو، بەشەکەى تریش زیاتر پەیوەندییان بە جۆرێک لە ملمڵانێی توند‌و ستراتیژى قوتبەکانى دونیا‌و وڵاتە زلهێزەکانى ئەوروپا هەبوو، بە ئامانجى کۆنترۆلکردنى جیهان و هەڵلۆشینى سەروەت و سامانى گەڵانى بێدەسەڵات، بۆیە دەکرێ لە ئێستادا لە دەرەوەى ئەو جۆرە تێگەیشتنە ئایدۆلۆژى و بەرژەوەندخوازییە بەرفراوانەى جاران، هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەت و هەیمەنەى ئەمریکا بکەین بە سەر جیهاندا.
بەومانایەى کە دەرکەوتنى ئەمریکا وەک وڵات و هێزێکى کاریگەر لە جیهانى دواى جەنگەکانى یەکەم و دووەمى جیهانى زۆر لێمانەوە دوور نییە، بە تایبەتیش لە دواى جەنگى دووەمەوە کە باوەڕى سنووردار سەرکەوت بەسەر باوەڕى گشتگیردا، کە خۆى لە ئایدۆلۆژیادا دەبینیەوە، “فاشییەت و نازییەت” وەک سەرەتا و دواتریش “شیوعییەت”
بە تایبەتیش کاتێک لە دواى جەنگى دووەمەوە ئەمریکا “پڕۆژەى ماڕشال” ى راگەیاند، کە خۆى لە خۆیدا راگەیاندنى ئەم پرۆَژەیە لە لایەن “جەنەڕال جۆرج ماڕشال” ئاماژەیەکى زۆر ڕوونى دەرکەوتن و سەرهەڵدانى ئەمریکا بوو، لەبەرامبەر وڵاتانى ئەوروپى کە تا ئەو دەمە، ئەمریکا هیچ دەمێک وا دەرنەکەوتبوو، واتە دەست درێژکردنى ئەمریکا بۆ یارمەتیدانى وڵاتانى ئەوروپى، لە رووى ئابورییەوە، بە مەبەستى ئاوەدانکردنەوەى ئەورپاى وێرانى دواى جەنگ، نیشانەى ئەوپەڕى بایەخى ئەمریکایە بە لاینى ئابورى، کە دواتر بۆ فراوانکردنى ئەو ئابورییەى لە رێگەى کۆمپانیاکانى ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنى پڕۆژەى خزمەتگوازارییەوە، پەلى هاویشت بۆ وڵاتانى بێدەسەڵاتى خاوەن سامان و خستنیە ژێر رکێفى خۆیەوە.
خۆپیشاندانەكان لە نێوان خەڵك و خۆپیشاندەرانی قەلابی … عەلی مەحمود محەمەد
هەموو ئەوانەی وەك روحانی و زۆری تر بەوانەی لای خۆشمانەوە خۆپیشاندان و رێپێوان بە مافی خەڵك ئەزانن, لە پڕ جەستەی خۆپیشاندەران دەكەنە شەڵاڵی خوێن لەوكاتانەی دەبێتە راستی و مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیەكانیان دروستە كات, بە بەهانەی دوژمنانی دەرەوەو لەبار نەبوونی كاتی خۆپیشاندان و بەكارهێنانی زەبرو زەنگ و ئاسایشی هاووڵایان و پاراستنی سەروەت و سامانی خەڵك و حكومەت و چەندین بەهانەی كە, ئێران دەستی خستۆتە ناو دەیان وڵاتەوە كەچی باسی دەست تێوەردانی دەرەوە دەكات, ئەوەندی دەستی دەرەكی ئەمانی جوڵاندووە, هێناویانیەتە سەما كەسی نەجوڵاندووە,خۆیان بە ملیاران دەدزن كەچی زیانی هەزاران خەڵكی لەسەرە كوژن, بەهانەكان و رستەكان دكتاتۆرەكان هەموو یەكن بۆ سەركوتكردنی خەڵك, پێش ئەوەی مامۆستا هێرش لە كۆیە ماڵئاوایی بكات, لە لایەن دەسەڵاتدارانی حیزبی شارەوە وترا لە كۆیە بریندارەكان بە گولە نەپێكراون, كەچی لە پڕ تەرمی ئەو مامۆستایە كوردستانی هەژاند, لینین راستی وت”سەرمایەداری لە كاتی رەونەق لیبراڵیەت و لە كاتی قەیران دكتاتۆریەت پەیرەو دەكات”.
لە رۆژانی رابردوو شەپۆڵێكی خۆپیشاندان ناوچەكانی زۆنی سەوزی گرتەوە, خۆپیشانانەكانی ئەمجارە جیا لە پێشوو ئەكتەری زیاتر بەشداری تێدا كرد لە پشت ئۆفیسەكانەوە, بەشێكیان لەوانە بوون لە وەرزی پێشووی خۆپیشاندانەكان حاكم بوون, وەلێ مرۆڤەكانی سەر جادە هەر دوبارەی مرۆڤەكان پێشوون, بە هەندێك پەراوێزی بچوكەوە, هەر ئەو مرۆڤانەن ئەمرۆ لە سەر جادەن و سبەی لەسەر سندوقەكانی دەنگدانن و خەڵكە نێرنە پشت مێزەكان بۆ حوكمڕانی, هەمیشە مرۆڤەكان سەر جادە, ئەوانەی پشت مێزەكان دیاریدەكەن, دواجار ئەوانی پشتی مێزەكان ئەوان دەنێرنەوە سەر جادە, ئەم پرۆسەیە هەمیشە لە دوبارە بونەوەدایە, جادە مێز بەرهەم دەهێنێت و مێزیش جادە, وەلێ هەمیشە سیناریۆكان بەم شێوەیە دوبارە نابنەوە, جاری وا هەیە ئەلكترۆنێكی شێت لە سستەم هەڵەگەڕێتەوە, ئەوەی نەكراوە دەیكات, ئێمە ناوی دەنێین شۆڕش.
خۆپیشاندان جاری وا هەیە هێزی هەڵگیرسێنەریشی لە گەڵ خۆیدا دەسوتێنێت لە‌و كاتانەی گەورە دبێتەوەو رق و قینەكان سەیتەرە ناكرێت بەسەریدا, مرۆڤە نێردراوەكان بەرگەی شەپۆڵی جەماوەرو خیزشە ملیۆنیەكان ناگرن و پشت مێزەكان ناتوانن كۆنترۆڵی بكەن, ئەوانیش لە گەڵ خۆیدا رادەماڵێت, بۆیە هەموو كات ئۆپۆزسیۆنی بۆرجوازی كە ناو‌و رەنگیان جیایە, ئەمانە یەكن تەنها وەك حەربا پێستی خۆیان گۆڕیوە لە كاتی پێویست, ترسی لە هانا بردن بۆ شەقام هەیە, خوازیارە ململانێكان لە ژورە تاریك و داخراوەكان یەكلا بكرێتەوە, نەگاتە ئاستی جادە, تەنها لە كاتی بەرژەوەندی و هەڵبژاردنەكان نەبێت.
لە كوردستان چی دەگوزەرێت ئایا ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەی دەگوزەرێت لە كوردستان ململانێی تشیبۆلییەكانە ” خێزانە خاوەند سەرمایە گەورەكان” بۆ پشكی زیاتر لە دەسەڵات و دەستكەوتی زۆرتر, یان ویست و داخوازی خەڵكە بۆ كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی پڕ لە چەوساندنەوەی 26 ساڵ لە دەسەڵاتی بۆرجوازی كوردی,26 ساڵ دەموچاوەكان گۆڕان وەلێ شێوازی حوكمڕانی و بەرنامەی ئابوریەكان نەگۆڕان, كە گروپێك بەهێز ئۆلیگارشی و تشیبۆلییەكانی ئەم هەرێمەی بەرهەم هێنا, یاخود دەستێوەردانی ئێران و عەبادییە بۆ سڕینەوەی هەرێمی كوردستان و كۆتایی هێنان بەم دومەڵەی كە ماوە لەبەردەم پرۆژەی كۆماری ئیسلامی شیعە لە عێراقدا, یاخود جوڵەی سەرەتایی پەراوێزخراوەكانی كۆمەڵگایە لە بێكارانی گەڕەكە هەژار نشینەكانە دژ بە سەرمایەداری بێ بوونی هوشیاری چینایەتی( چونكە بە پێچەوانەی وڵاتانەوە گەڕەكەكانی قەراغ شاری ئەم وڵاتە بەشێكیان بونەتە فیرعەوناوەكان, بۆیە ناڵێن هاووڵاتیانی قەراغ شارەكان بە مانا جیهانییە باوەكەی), یاخود شەڕی باڵەكانن لە خۆ ئامادە كردن بۆ هەڵبژاردن, دەشێت هەموو ئەم كارەكتەرانە رۆڵی خۆیان هەبێت لە ناڕەزایەتییەكان, وەلێ لە شێوازدا هەژاران بەڕێوەبەری مەیدانی و كارەكتەری سەرەكین لە نمایشەكەو هەستێكی خۆرسكیان هەیە بۆ دادپەروەری كۆمەڵایەتی و یەكسانی, هەموو دڵیان لای دادپەروەرییە بەوانەشەوە پشت مێزەكان ناردویانن, تەنها جیاوازیان ئەوەیە هەموو لە پێناو خۆیان نەهاتونەتە مەیدان, بۆیە پێویستە خۆپیشاندانەكان وەك قوتابخانەی راهێنان سەیر بكرێت, بە بوونی ئەوانەشەوە كە سیناریستەكانی خۆپیشاندەرە درۆزنانەكانیش لە ژورە داخراوەكانەوە بە مەسیج پەیامی خۆیان دەگەیەنن و چاوەڕوانی پاداشتی حكومەت و وڵاتانن.حیزبەكان ئەوكاتە شكستیان خوارد كە شەقامیان بۆ حكومەتی رزگاری نیشتمانی پی نەجوڵا, وەلێ كاتێك هاتە سەر نان و كار‌و ئازادی, ئەوا جەماوەر لە شەقام شەپۆڵیان دا, خەڵك بێزار بووە لەوەی موچە باڵای درۆزنی تازە بەرهەم بهێنێتەوە,بۆیە ئەمانیش كەڵكیان لە خرۆشانی خەڵك وەرگرت, لە بری هەڵوەشاندنەوەی حكومەت ئەوجا باسی روخانیان كرد, روخانی سەرەوە, نەك هەڵتەكانی سستەم, واتا ئەوان لە بری ئەمان بێ گۆڕانكاری.لەم وڵاتە هەر جارەی یەكێك لە شەقام و سەراكانەوە خۆی تاقی دەكاتەوە,دوای هەر خۆپیشاندانێك هەر جارەی بە نۆرە سیاسیەكی گەندەڵ لە بەرگی ئۆپۆزسیۆن ناڕەزایتیەكانی هەژاران و پەراوێزخراوان دەدزێت لە ئەنجامدەرانی و لە ژورە تاریكەكانی هەلپەرستی سیاسی مامەڵەی پێوە دەكات,63 رۆژی سەرا ئەزمونێك بوو بۆیان,هەموو جارەكان رۆڵەكان دەگۆڕێن, بەرد وەشێنەكانی ساڵی 2007ی كەلار دەبنە ئۆپۆزسیۆن لە 2011, تەقە كەرەكانی سەرا لە 2011 , لە 2017 دەبنە پارێزەرانی خۆپیشاندەران.ئێمە كە سوپایەك بێكارمان هەیە, ئەگەر لە ئۆكراین بێكارەكان بە 50 دۆلاری رۆژانە شۆڕشی پرتەقاڵیان سەر خست, ئەوا لای ئێمە تەنها بە دوو درۆی سیاسییە هەلپەرستەكان هەڵەخڕێن, ئەمە دوبارە دەبێتەوە تا دەگەینە ئەو قۆناغەی دەردە كەوێت ئەم دەموچاو حیزبانەو پەرلەمان و پەرلەمانتار و وەزیرەكانیان چارەسەر نین,نابێت ناڕەزایەتییەكان بە گۆڕانی دەموچاو و رەنگەكان تێپەڕێت, سیاسەت لای ئەمانە 4 ساڵ نیو رۆژە, كۆمەڵێك فشەكەری موچە باڵا هەڵبژێرن, رۆژانە بە درۆكانیان شاشەكانیان بۆ بڕازێننەوە, هەموو پێش چوار ساڵێك جارێكی دیكە بە كۆمەڵێك درۆ‌و لە پێستی حەربادا ئامادە دەبنەوە, هەرجارەی رۆڵەكانیان لە شانۆگەرییەكە دەگۆڕێت, بەشێكیش لە نووسەران و چالاكوانان تەڵەی خۆیان لە وێنە گرتنی پشتی ناڕەزایەتیەكانەوە ناوەتەوە بۆ سەركەوتن بۆ پەرلەمان و سیڤی پێشكەشكردن بۆ حكومەتی داهاتوو لە رێگای ناڕەزایەتیەكان و دەرچوون لە شاشەكانەوە بە قسە ئاگراوییەكانیان, خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی پەینی كێڵگەی سەركەوتنە بۆ پلەو پۆست بۆیان, وەلێ كردارە ئاگراویەكان بەر ئەوانە دەكەوێت نەخشەیان بۆ سەركەوتن لە رێگای ناڕەزایەتییەوە نییە و لە ئەنجامدا دەبنە سوتەمەنی, ئەمە چارەسەر نییە, نابێت رێگا بدرێت سیناریۆكان دەوبارە ببنەوە, دەبێت سستەمی سیاسی و ئابووری لە سەر بنچینەی مرۆڤ سالاری و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بگۆڕێت,ناڕازیان هەژاران و بێكارانن, هاووڵاتی شاری ئەڵمانی و ڤیلا نشین و خاوەند مەزرەعەی میرگەپان و گۆیژە و شەقڵاوەو هیران و نازەنین نین, دەبێت خۆیان لە سیاسییەكان ئەو شار‌و مەزرەعانە جیا بكەنەوەو لە پێناو خۆیاندا بێنە مەیدان.
خۆپیشاندەرە ساختە قەلابیەكان
دوای مەرگی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و سەرگەردانیەك ئەم دوو هێزەی لە دوایانەوە بەجێمان داگرت, تەنانەت لە گۆڕنانی تەرمەكانیان لە زەرگەتەو دەباشان و ئامادەیی هەمیشەیی تارماییەكانیان لە ناویان نەی توانی ململانێ ناوخۆییەكانیان و بێئومێدی خوێنگەرمەكانیان بشارێتەوە, هێشتا كفنەكانیان زەرد نەببوو ناكۆكییەكان دەركەوتن, هێزی هەڵبژاردن سەوزی جاران لە ئێستادا بەسەر 4 گروپ دابەش بووە,پێشبینی دەكرێت بۆ زیاتریش هەنگاو بنێت, ئەو دوو سیاسەتمەدارە كارێزماییە لەبەر ئەوەی خەتی سیاسی و ئایدۆلۆژیایەك نەبوو لە پشت سیاسەتیانەوەو هیچ داهێنانێكیشیان لە‌و بوارەدا نەبوو, بە پێی سیاسەتی رۆژ سیاسەتیان دەكرد, لە دوای خۆیان تیۆری سیاسی و خەتێكی رونی سیاسی‌یان بە جێ نەهێشت, بۆیە بە سانایی دەكرێت پشت لە وەسیەت نامەو گۆڕەكانیان بكرێت, ئێستا ئەم سوپا دەنگدەرە گەورەیەی ئەمان كە خۆی لە نزیك 40%ی دەنگدەرانی كوردستان دەبینییەوە وردە وردە پەرت دەبنەوە لە ئێستادا بەسەر 4 دەستە دابەش بوونە( گۆڕان, ینك, هاوپەیمانی, نەوەی نوێ) و لە داهاتووشدا دابەش بوونی زیاتر بەخۆوە دەبێنێت,ئەمانە بە هەمان رتمی سیاسی گۆڕان دەیانەوێت دەنگ كۆبكەنەوە, لە یەك پارتی پۆپۆلستییەوە بوونە بە چوار, لە بیریان چووە نەوشیروان مستەفا لە‌و دەڤەرە سانع الملوك بوو نەك ملوك,كەچی ئەمان چاویان لە كورسی ملوكە, بۆیە ئەوان ناتوانن سیناریۆكەی ئەو بە سانایی دوبارە بكەنەوە, چوار هێزی پۆپۆلستی هاوئامانج نەك قوتابخانەی جیا لەناو جوگرافیایەكی بچوكدا كارەسات دەخولقێنێنن تا یەكتری دەدەن بە زەویدا, چونكە پۆپۆلیزم بێ مزایەدەی سیاسی ناژێت, پێویستیان بە بەرز كردنەوەی سەقفی موزایەدەكانە, پێویستیان بە بەرهەم هێنانی بەردەوامی موزایەدەیە, ئەمرۆ هەموو بەرامبەر پارتی دەگرن, لە كاتی هەڵبژاردن و كورسی دابەشكردنی ناوچەكە دەبێت ئێسكی یەكتر بشكێنن, بارەگا سوتاندنەكانی كۆیەو رانیە ئاو خواردنەوەیە لە چاوییەوە, بای پێش بەفرە.لە ئێستا لەم وەرزی چون بۆ هەڵبژاردنە هەموو ئەمانە, بە تایبەت دوو لیستە نوێكە پێویستیان بە شەقام و هەژارانە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ, دەنا شاسوارێك ئەوكاتەی 100 دۆلار لە گیرفانی نەبوو شەقامی نەبینی, ئێستا بە 600 ملیۆن دۆلارەوە شەقامی بۆ چییە؟؟؟, ئەگەر مەسەلە دەنگ و كورسی و پەرلەمان و وەزارەت و ئیمتیازاتی زیاتر بۆ پرۆژەكانیان نەبێت, بۆرجوزای هەمیشە سیاسەت وەك پرۆژەی بازرگانی سەیرە كات نەك بۆ خزمەتی هەژاران, وشەی بزنس و قازانج و سەرمایەو بەرژەوەندی هەمیشە لە سەر زار‌و لە كارەكانیان رەنگ دەداتەوە.بەشێك لە مملانێكان و ناڕەزایەتییەكان ململانێی ئەم لایەنانەیە بۆ دەنگ, لە لایەكی تریشەوە, لە ناو خۆی ینك و گۆڕان تا ئێستا كێشمە كێشەكان بەردەوامن, ئەوانیش بۆ سەركەوتن بەسەر باڵەكانی دیكە پێویستیان بە شەقام و وتاری ئاگراوی بەرامبەر بە پارتی هەیە, لە بیرمان نەچێت فەلسەفەی بوونی قوتابخانەی جەلالیەت دژابەتی مەلاییەتە, ئەمەی لێ داماڵرێت هیچی لێ نامێنێتەوە, بۆیە بۆ راكیشانی دەنگدەرانی سەوزی رابردوو گرتنە بەری ئەو تاكتیكە زەرورە, كێ زیاتر دژایەی بكات, لە میراتی دەنگدانەكان زیاتری بەرە كەوێت, ئەمە نەبێت زۆر لە بزنس سیاسییەكانی ئەو لایەنانە بۆچونیان وا نییەو پێشتر نزیك بوونە لە ماڵباتی بارزانییەوە, بۆیە ئەمان ئەم چەند مانگە پێویستیان بە شەقام و ئەم شێوە گوتارەیە, دوای هەڵبژاردنیش ئەوجا پێویستیان بە ماڵباتی بارزانییە بۆ بەشداری حكومەت و وەرگرتنی پۆست و پلە.
هەڵەكانناڕەزایەتیەكان ئەمجارەی كوردستان, بەهۆی بەشداری ترسنۆكانەی لایەنە سیاسییەكانەوە, كە راستەوخۆ دەیان وت ئێمە پشتیوانی ناڕەزایەتی ئاشتیانەین, كەچی بە چەك بەشداریان تێدا دەكرد و سەركردەكانیان لە ژورە داخراوەكانەوە رێنێونیان دەدا و بە ئاشكراش پاكانەیان دەكرد لەوەی خەڵكە نەك ئەوان, سەركەوت خۆیان خاوەندین و ژێر كەوتیش ئەوا ئیدانەی دەكەن و بە گێرە شێوینی دەناسێنن, حیزب دەبێت خۆی بانگەوازی مانگرتن و خۆپیشاندان بكات و سەرۆكەكەی لە پێشەوەی خۆپیشاندانەكانەوە بێت و بەرپرسیاری سەركەوتن و ژێركەوتنی بگرێتە ئەستۆ, كەچی لای ئێمە هەموو هاشا لە رێكخستنی خۆپیشاندان دەكەن و هەمووش توند‌و تیژی رەت دەكەنەوە,كەچی وێنەی چەكداری ئەندامی حیزبیش گیراوە و سزاشیان نادەن,هاوكات لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە فێر بوونە خۆیان بارەگای خۆیان بسوتێنن, ئەمە هەموو داهێنانێكیانە.
لێ گرنگترین هەڵەی خۆپیشاندانەكان بریتی بوو لەوەی ئەوانەی شەڕی كوتلەو باڵ و حیزبە هاوئامانجەكانیان دەكرد نەك نان و ئازادی دور نەخرانەوە لە خۆپیشاندانەكان, بەكار هێنانی زەبرو زەگ بەرامبەر بە هەندێك دەزگا كە هیچ پەیوەندی بە سەركوتكردن و گەندەڵییەوە نەبوو, هانی هاتنی سوپای داگیركەری عێراقیان دەداو جار جارەش بژی عەبادیان دەوتەوە, پەنا بردنە بەر عەبادی و بۆ هێنانی هێز لە لایەن هەندێك پەرلەمانتاری كوردەوە لە بەغدا سیمای خۆپیشاندانەكانی ناشرینە كرد, دەبوایا ئەو دەنگە ناشازانە سەركوت بكرانایەو لە لاین خۆپیشاندەرانەوە وەڵامی دەستبەجێ بدرانایاتەوە, دەس تێوەردانی دەرەوە لە رێگای هەندێك لایەنەوە, شەڕی كوتلەو حیزبەكان بۆ هەڵبژاردن و تێكەڵكردنی بە ناڕەزایەتییەكان, هەموو ئەم كەموكوڕیانە پەیوەندیان بە ناڕەزایەتی خەڵكەوە نەبووە, هیچیشی پەیوەندی بە داخوازەكانی ئەوانەوە نەبوو, بەڵكە شەڕی حیزب و باڵەكان لە گەڵ خۆیانا هێنایانە ناو خۆپیشاندانەكانەوە, واتا حیزب بوو بە بەڵا بۆ خۆپیشاندانەكان نەك هێز.نەبوونی بەرنامەی رون, یەك هەڵوێستی, داواكاری هاوبەش, تەنسیق, دیاریكردنی سەركردایەتی بزوتنەوەكە, رانەهێنانی گەل لەوە پێش لە رێگای ناڕەزایەتی ناوچەییەوە, قەتیس مانەوەی لە سنورێكی جوگرافیادا,دەرنەكردنی تێكدەرانی حیزب…ئەمە هەڵەی خۆپیشاندەران بوو.
ئەم حیزبانە هەموو پاڵەوان بوون لە زۆنی سەوز, وەلێ لە هەولێر هەموو پاڵەوانە بەفرینەكانیان توایەوە, تەنانەت ئەو بانگەوازانەی دەیانكرد, خۆشیان ئامادەی كات و شوێنەكەی نەبوون, ئەگەر جاران هەوڵێك دەدرا لە دەرەوەی ئەوان,ئەمجارە بەهۆی ئەو هەڵانەی باسكران, ئەو جوڵە فەردیانەش نەكران. راپەرینەكان ئەو كاتە مەزن دەبن ئامانجی مەزن و داواكاری مەزنیان هەبێت بەرامبەر بە ستەم و بێدادی و نادادپەروەری و جیاوازی چینایەتی, خەونی ئەمڕۆ واقعی سبەیە, بزووتنەوەی شۆڕشگێرانە شۆرش دروستە كات و شۆرشیش مێژوو, بۆیە پێویستە خەونەكان گەورەتر بن لە گۆڕینی دەموچاوەكان و هەڵسوكەوتی روكەشی دەسەڵاتداران, لە جیاتی گۆڕینی ناو دەموچاو ئەخلاق, پێویستە سستەم بگۆڕێت, ئەوەی باسی ناكرێت لەم هەرێمە ئەم دەستەواژە ترسناكەیە كە گۆڕینی سستەمە.
009647503714620
چیخه‌ف: من ژنێكم ده‌وێ وه‌ك مانگ وابێت و هه‌موو شه‌وێ به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه نه‌بێت
حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
به سه‌رو ریشه ماش و برنجییه‌كه‌یه‌وه هه‌میشه جێگه‌ی سرنج راكێشانی ئافره‌تان بو، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش له‌وان لێی پرسیبوایه ( ئه‌رێ كابرا تۆ به ته‌مای ژن هێنان نیت ؟) شه‌رم دای ده‌گرت و ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕا، ده‌یویست هه‌ر چۆنێ بێت خۆی له ته‌نگه‌تاویه‌كه رزگار بكات و به كورتی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه و ده‌یگوت: “ئه‌ی قابیله به ته‌ما نه‌بم ؟حه‌تمه‌ن به ته‌مام” ..كه‌چی راستیه‌كه‌ی وا نه‌بوو، ئه‌وه‌نده بیری له‌و پرسه نه‌ده‌كرده‌وه، چونكه ئه‌و دوچاری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده ببوو ، ئاماده نه‌بوو ئه‌و خه‌مانه‌ی خۆی له گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی تر دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌تا كاتێ ته‌مه‌نی ده‌گاته سی و پێنج ساڵی ، له 1897 له نامه‌یه‌كیدا بۆ هاوڕێ ی رۆژنامه‌نووسی (ئه‌لكسی سۆفۆرین ) باس له هاوسه‌ری نموونه‌یی ده‌كات و ده‌نووسێت :
تۆ داوای ئه‌وه له‌من ده‌كه‌یت ژن بێنم، باشه ژن دێنم وه‌ك تۆ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت، به‌ڵام منیش مه‌رجی خۆم هه‌یه بۆ هاوسه‌رگیریی، من ژنێكم ده‌وێ وه‌ك مانگ وابێت و هه‌موو شه‌وێ به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه نه‌بێت ..
.”له زۆر شوێنی تردا نا به دڵی خۆی بۆ نزیك بوونه‌وه له ژن نیشان داوه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی نه‌فره‌ت له هه‌موویان بكات و ده‌ڵێت: “دنیا جوانه..به‌ڵام شتێ هه‌یه بێزه‌وه‌ری كردووه ئه‌ویش ئێمه‌ین..
ئه‌و وا خولقابوو هه‌میشه چێژ له به ته‌نیا بوون و سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆی وه‌ربگرێت .. تا ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ئاشنا بوو به ئه‌كته‌ری به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانی (ئۆلجا لیۆناردۆفنا كنیبر )، كه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی به‌شداری له دوا به‌رهه‌می شانۆیی ئه‌ودا كرد،ب ۆ یه‌كه‌م جار له ئافره‌ت ئاڵا، ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌نی ده‌ساڵان له چیخه‌ف بچووكتر بوو، به‌ڵام چیخه‌ف خۆی له ده‌ست ئه‌و ته‌نیاییه‌ی خۆی رزگار كرد‌و به نهێنی هاوسه‌رگیری له گه‌ڵدائه‌نجام دا ..
له‌و كاته‌ی كه په‌یوه‌ندی ئه‌ڤینداری له گه‌ڵیدا هه‌بوو، له دوو شانۆگه‌ریدا رۆڵی تایبه‌تی بۆ ئه‌و دیاری كرد ، له شانۆیی لالۆ ڤانیا ـ رۆڵی ئه‌لینای بۆ دانا ، له سێ خوشكه‌كانیش رۆڵی (ماشا )
.”به‌ڵام به‌ر له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نامه‌یه‌كی بۆ نووسیووه‌و ده‌ڵێت: “زۆر له‌و پرۆسه ته‌قلیدیانه‌ی هاوسه‌رگیری و هه‌ڵگرتنی شووشه شامپانیاو زه‌رده‌خه‌نه‌ی درۆزنانه ده‌ترسم .
له ماوه‌ی هاوسه‌رگیریشی دا،ئه‌و به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی دووچاری ببوو، ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ ئۆلجا به یه‌كه‌وه نه‌بوون، به هۆی سه‌رماو سۆڵه‌وه چیخه‌ف به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت له مۆسكۆ بژی و ئۆلجاش هیچ رۆڵێكی له نمایشه‌كانی ره‌ت نه‌ده‌كرده‌وه به هۆی نه‌خۆشی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، بۆیه دابڕانی زۆریان هاته رێ، ئه‌گه‌رچی هاوسه‌رگیری كردبوو، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان به ته‌نیایی و نووسینی تێكستی شانۆگه‌ریه‌كانی به سه‌ر ده‌برد، له نامه‌یه‌كی تردا بۆ ئۆلجا ده‌ڵێت :
به درێژایی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریمان قه‌ت ره‌خنه‌م له تۆ‌و نواندنه‌كانت نه‌گرتووه، به پێچه‌وانه‌وه دڵحۆش بوومه به‌وه‌ی تۆ به دوای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانت دا ده‌گه‌ڕیَِی ، هه‌ر وه‌ك به گوناهباریشت نازانم كه ناتوانی به‌رگه‌ی سه‌رما بگری و له گه‌ڵمدا بژی، به‌ڵام ئێمه هه‌ردووكمان نموونه‌یه‌كی جوانی هاوسه‌رایه‌تی نیشان ده‌ده‌ین كه هیچمان رێگر نین له به‌رده‌م ئه‌وی ترماندا بۆ كار كردن، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ش ناژین ئه‌مه گوناهی تۆ و گوناهی من نیه، ئه‌مه گوناهی قه‌ده‌ره كه میكرۆبێكی كوشنده‌ی له جه‌سته‌ی مندا چاندووه و تۆی خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌ریشی له دڵی تۆدا.
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له گه‌ڵ ئۆلجا بوو ،رۆژانێكی سارد‌و سڕ بوون، له چه‌ندین بۆنه‌دا چیخه‌ف ئه‌و سارد‌و سڕیه‌ی نێوانیانی به نامه باس كردووه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت : حاڵه‌تی ته‌ندروستیم باش نیه و له پیره‌مێردێكی به ساڵاچوو ده‌چم ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه تۆ مێردێكت ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵكو پیره‌مێردێكی به ساڵا چوو ..
ئۆلیجا ی هاوسه‌ریشی له هه‌موو كه‌سێ زێتر ئاشنا به چیخه‌ف ببوو ، بۆیه ئه‌و ده‌رلاباره‌ی چیخه‌ف ده‌ڵێت : ئه‌و هه‌موو كه‌سێكی خۆش ده‌ویست به‌وانه‌ی باشن و ئه‌وانه‌ش خراپ و پڕ له هه‌ڵه‌ن ..هه‌موو ئاره‌زووه‌كی نووسین بوو، هه‌میشه به دوای شوێنێكی ئارام‌دا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌و ئاژاوه‌كان دووره په‌رێز بێت و بنووسێت ..
ئۆلجای هاوسه‌ری كه پێنج ساڵی هاوسه‌ری له گه‌ڵ چیخه‌ف دا به سه‌ر برد، به هۆی كاره شانۆییه‌كانی له شانۆی مۆسكۆ،چیخه‌ف به هۆی سه‌رماو نه‌خۆشی له یاڵتا هه‌ردوكییان له ته‌نیایی دا ده‌ژیان، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و لێك دابڕانه له خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی نه‌گۆڕێ، دوای ماڵئاوایی كردنی چیخه‌فیش، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بوو له سه‌ر نووسینی یاداشته‌كانی له گه‌ڵ چیخه‌ف دا .
ئه‌وه‌تا له 19 ی ئۆگستۆسی 1904 له یاداشتێكی دا ده‌نووسێت: ئازیزه‌كه‌م له كۆتاییدا توانای ئه‌وه‌م په‌یدا كرد كه نامه بۆ تۆ بنووسم، من ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م زۆر لێمه‌وه نزیكی، ئه‌گه‌رچی زۆر لێته‌وه دوورم،من ئێستا نازانم تۆ له كوێ ی،زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه بووم كه رۆژێك بێت و بتوانم بۆ تۆ بنووسم .
ئه‌مڕۆ چوومه مۆسكۆ‌و سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌تم كرد ، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه بێنم كه تۆ له ناو زیندووه‌كاندا نه‌مابیت ..
من ئێستا زۆر به په‌رۆشی ئه‌وه‌م بۆت بنووسم ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكت بۆ باس بكه‌م ،دوای ماڵئاوایی كردن و ئه‌و چركه‌یه‌ی دڵت له لێدان كه‌وت .
من ئێستا وا هه‌ست ده‌كه‌م كه تۆ هێشتا له ژیاندا ماوی و له شوێنێكا چاوه‌ڕوانی ئه‌و نامه‌یه‌م ده‌كه‌ی ..به‌ڵام تازانم ئه‌و شوێنه كوێیه .
ئۆلگا لیۆناردۆفناكنییر (1968) كه هاوسه‌ری چیخه‌ف بووه‌و له گلاسۆف ـ روسیا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی بە ڕەچه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانی له دایك بووه، یه‌كێك بووه له‌و 39 كه‌سانه‌ی به دامه‌زرێنه‌ری شانۆی مۆسكۆ داده‌ندرێن، به‌لای ستانسلافسكییه‌وه یه‌كێك بووه له باشترین ئه‌كته‌رانی ئه‌و شانۆیه.
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1898 له گه‌ڵ چیخه‌ف یه‌كتریان ناسی، كاتێ له نمایشی باڵنده‌ی ده‌ریا رۆڵی سه‌ره‌كی بینی،پاشان له شانۆیی (سێ خوشكه‌كان ) رۆڵی ماشا‌و ساڵی 1917 له شانۆی مۆسكۆ به‌شداری شانۆیی باغی گێڵاسی كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌و رۆڵه كاریگه‌رانه‌ی ئۆلگا له شانۆی رووسیدا بینی ، چه‌ندین خه‌ڵاتی رێز لێنانی پێ به‌خشراوه، له‌وانه خه‌ڵاتی نازناوی ( هونه‌رمه‌ندی گه‌ل له روسیا )
له 22ی ئاداری 1959 ماڵئاوایی له دنیادا كردووه.
ئه‌وه‌ی وای كردووه چیخه‌ف هۆگری ئۆلگا بێت، ته‌نیا نواندنه‌كه‌ی بووه، كه نه‌ك هه‌ر لای چیخه‌ف به ته‌نها به‌ڵكو لای ستانسلافسكیش به هه‌مان شێوه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره كاره‌كانیان له سه‌رووی رۆتینیاتی ژیانی هاوسه‌ریه‌تی داناوه ، ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌یان بووه بۆ خزمه‌تی شانۆ(چیخه‌ف به نووسین و ئۆلگا به نواندن) به لایانه‌وه گرنگتر بووه له هه‌ر كۆت‌و پێوه‌ندێكی تر كه ببێته مایه‌ی سارد بوونه‌وه له كاره‌كانیان ، چیخه‌ف له چه‌ندین نامه‌دا ئه‌و حه‌ماسه جوانه‌ی ئۆلگای بۆ نواندن به به‌رزی نرخاندووه ، وه‌ك ئۆلگاش به هه‌مان شێوه هه‌میشه هه‌موو ئازادییه‌كی به چیخه‌ف به خشیووه و هه‌موو هه‌ه‌لو مه‌رجێكی بۆ ره‌خساندووه بۆ به‌رده‌وام بوون له نووسین، چونكه ئۆلگا به هۆی ده‌قه‌كانی چیخه‌ف بوو به ناسراوترین ئه‌كته‌رو خاوه‌نی زۆرترین هه‌وادار، بۆیه ئه‌گه‌رچی ئۆلگا خۆی وه‌ك ئه‌كته‌ر توانستێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له نواندن دا به‌ڵام چیخه‌ف یاریده‌ده‌رێكی باش بوو بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی.
شۆڕشی کۆمەڵایەتی چیە؟ … تاهیر حاجی حەسەن
ئەوە لەئێران ئەنجام دەدرێت بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە،شۆڕشێک کەهیچ دەستێکی دەرەکی لەپشتیەوە نیە،بەڵکو ئەوەی هاندەری سەرەکیە لە‌و نێوەدا، ئاستی قورسی بژێوی ئەو چینەکۆمەڵایەتیە زۆرینەیە کەڕۆژانە لەمەیدانی بەرهەمهێناندایەو کەچی کۆی ڕەنج و ماندوبونەکەی بۆ خاوەن کار‌و خودی سەرانی دەوڵەتەو خۆیشی موحتاجی پاروەنانێکە.
شۆڕشی ئەم جارە،ئیتر شکاندنی ئەو دیوارە بەرزەیە لەترس کەسەرانی ڕژێمی ئیسلامی سیاسی ماوەی سی وهەشت ساڵە کاری لەسەر دەکەن.ئاستی هۆشیاری گەلی ئێران کۆی سنورەکانی ناسیۆنالیزم و گەڕانەوە بۆ جۆرێکیتری ئیسلامی سیاسی تێپەڕاندەو لەگەڵ ڕوخانی ئەم ڕژێمە سەرکوت گەرەدا جارێکی‌تر جۆرە دەسەڵات و ڕژێمێکی وا جێگەی نابێتەوە لەوڵاتی ئێران‌دا.
تەنها بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە بەخاوەن ئاسۆیەکی سیاسی ڕۆشنەوە دەتوانێت کۆی پایەکانی سیستەمی سەرمایەداری بهێنێتە لەرزەو ڕاچەڵەکینی توش بون بەجەڵتە بگەیەنێتە نێومێشکی سیستەمە سەرمایەداریەکەوە. بەپێچەوانەوە کۆی ڕاپەڕین و هاتنەمەیدانەکانی تری جەماوەری کەخاوەن ئاسۆیەکی ڕۆشن و خاوەن ئەڵتەرناتیڤێکی ڕون نەبن لەوەی دوای ڕوخانی دەسەڵاتێک،دەتوانن کام دەسەڵاتی سیاسی دەخەنە جێگەی دەسەڵاتە کۆنەکە،وەک ئەوەی دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام ڕویدا لەعێراقدا.لەکاتێکدا خواستی زۆرینەی گەلی عێراق گەڕانەوە نەبو بۆ جێخستنی شۆفێنیزمی مەزهەبی و قەومی،هێندەی ئەوەی داخوازی و ئامانجیان بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستە لەڕوی ئابوری و ئازادیەوە بو بۆ گشت لایەک،کاتێک ئەو ئاسۆ ڕونەو ئەڵتەرناتیڤی واقعی بۆکۆتایهێنان بەسیستەمی سەرمایەداری بونی نەبێت یان بەرچاو ڕونی تەواو نەبێت بۆسیستەمێکی سۆسیالیستی،هەروەک ئەوەی لەبەهاری بەناو عەرەبیدا ڕویدا،دەبینین کۆی ئامانج و خەباتی ئەو زۆرینەیە دەکەوێتە دەستی کۆمەڵە ئەحزاب و گروپێکیتر کەهیچیان سەربەخواست و ئامانج وداخوازیەکانی ئەو زۆرینەیە نین و بەپێچەوانەوە لەبەرژەوەندی کۆی چینی سەرمایەدارەکان تەواو دەبێت.
هەلومەرجی ئێستای جیهان و ناوچەکەیش دەرهاویشتەی خودی قەیرانی گشتگیری ساڵی 2008 و تادێت کۆی سیستەمی سەرمایەداری ئاستی قەیرانەکانی زیاتر دەبن و کەڵەکە دەبن لەسەر یەکترو ڕۆژبەڕۆژیش باجەکەی دەبێت چینی کرێکار‌و خەڵکی زەحمەتکێش بیدات لەگشت جیهاندا. ئەو ڕابەرایەتیەی کەخودی نیولیبراڵیزمی سەرمایەداری دەیکات لەجیهاندا هەر لەدەیەی حەفتاکانی سەدەی بیستەوە تائێستا،ڕۆژبەڕۆژ دڕندایەتی و وەحشیەتی هەیمەنەی بازاڕی ئازاد‌و کەرتی تایبەت زیاتر دەکات بەسەر ژیان و گوزەرانی کۆی چینەکرێ وەرگرەکانەوەو بەبەردەوامیش ئاستی شکستی نیولیبراڵیزمی سەرمایەداری زیاتر دەبێت لەگشت جیهاندا. جەنگ و قەیران و بێ‌کاری و هەژاری لەڕادەبەدەر لەگەڵ دەوڵەمەندبونی لەڕادەبەدەری چینێکی کەمایەتی،بوەتە سیمای تەواوی نیولیبراڵیزمی سەرمایەداری لەگشت جیهاندا. هەر لەوڵاتانی ئەمریکای لاتینی سەردەمی حەفتاکانی سەدەی بیستەوە تادەگاتە وڵاتانی ئەفریکاو وڵاتانی ئاسیا‌و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەم قۆناخە،دەبینین چۆن وەک لاشەیەک بخرێتە بەردەم گورگە برسیەکانەوە ئاوای لێ کراوە. دزینی سامانی کۆمەڵگەکان و جێخستنی دیکتاتۆرەکان و بەگەڕ خستنی هەیمەنەتی شەڕی ئابوری و دانانی وەکیلەکانی سەرمایەداران لەناوچەکانداو جێبەجێ کردنی خواست و ئامانجی شەریکاتە زەبەلاحەکانی چەک بەرهەمهێنەرو دەرمان و پێداویستیە سەربازیەکان تادەگات بەوەگەڕ خستنی سەرمایەگوزاری لەکەرتە جۆراوجۆرەکاندا بۆ چینینەوەی سەرمایەو قازانج،ئیتر لەم نێوەیشدا وەک ئیشارەم پێدا،دەبێت چینی ژێردەستەو بەرهەمهێنەرە ئەسڵیەکان باجە زۆرەکەی بدەن.
هاتنەمەیدانی ئەم جارەی چینی کرێکار‌و چینوتوێژە زەحمەتکێشەکان لەئێران بۆخۆی بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە بەهەمولێکدانەوەیەک. کۆتای هێنان بەڕژێمی ئیسلامی سیاسی لەئێران کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر کۆی بەناو هەیبەتێک کەئیسلامی سیاسی خواستویەتی بیسەپێنێت لەناوچەکەدا بۆ ئیدارەدانی کۆمەڵگەکان. یانی ڕوخانی ڕژێمی ئاخوندەکان،بۆجارێکیترو بۆهەتایە،مانای سەرنگوم کردنی ئیسلامی سیاسی دەگەیەنێت لەئێراندا.
تاچ ئەندازەیەک هۆشیاری سیاسی چینایەتی بچێتە پێشەوە بەو ئەندازەیەیش خودی ئەو هۆشیاریە سیاسیە چینایەتیە دەبێتە هۆکارێک بۆخۆڕێکخستنی چینایەتی و کارکردن لەسەر دروست کردنی پارتی پێشڕەو بەخودی ئەوچینەو دەست بردن بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسی. ئاوا ئەڵتەرناتیڤێک بۆ چینی کرێکار‌و گەلانی ئێران،دەتوانێت دوریان بخاتەوە لەدەمی برسی کۆی هێزە کۆنەپەرستەکانی دیکەو خودی خواست و ئامانجێک کەسەرمایەداری جیهانی دەیەوێت ئەنجامی بدات لەدوای ڕوخانی ڕژێمدا،یان لانی کەم لەم وەزعیەتەی ئێستادا بیانەوێت ساتوسەودا لەگەڵ ڕژێمی ئاخوندەکان بکەن و لەگەیشتن بەجێبەجێ کردنی خواستی چینی سەرمایەدارانی بازاڕی ئازادا،بتوانن هاوکاری ڕژێم بکەن بۆ سەرکوتی شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکە.
شۆڕشی ئەم جارە وەک هاوڕێیەکم لەکۆمێنتێکدا نووسیبوی بۆ وەڵام بەکەسێکیتر،ئەم شۆڕشەی ئێستا لەمەیداندایە،وەک بومەلەرزەکەی دەربەندیخان وایە چۆن داروپەردوی خانوەکانی شەق وشڕ کردوەو بەکەڵکی ئەوە نەماوە ژیانی تێدا بکرێت،ئەم شۆڕشەیش لەئێراندا هەیە،پایەکانی ڕژێمی ئاخوندەکانی تەواو لەرزاندوەو بەئاسانی ناتوانرێت جارێکی‌تر نۆژەن بکرێتەوە. بەهیوای سەرکەوتنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی لەئێران و هەڵوەشاندنەوەی کۆی سیستەمی ئابوری سەرمایەداری لە‌و وڵاتەو جێخستنی ئابوری هەرەوەزی سۆسیالیستی لەجێیدا.کەدەتوانێت ببێتە زانستیانەترین ئەڵتەرناتیڤ بۆکۆی گەلانی ئێران و کاریگەری پۆزەتیفی گەورەیشی دەبێت لەسەر گشت ناوچەکەو جیهانیش،گەرچی سەرکەوتن و مانەوەی توانای لەسەرپێ وەستانی ئەو شۆڕشەکۆمەڵایەتیەیش لەئێستای و لەسبەی ڕۆژی سەرکەوتنیدا پێویستی بەهاوپشتی نێونەتەوەیی بزوتنەوەی کرێکاری و خودی چینی کرێکار هەیە. چونکە بەبێ پشتوپەنایەکی نێونەتەوەیی ئەوا پێدەچێت ڕوی دەمی کەڵپەکانی چینی برسی و چڵێسی سەرمایەداران بتوانن زەفەری پێ ببەن و خامۆشی بکەنەوە.
دیسان دەبێت بڵێین:خودی سیستەمی ئاخوندەکان هەڵگری هەمان بنەماو پایەن کەسیستەمی سەرمایەداری لەوڵاتانی دیکەدا هەیانە،بەڵام هەریەکەو بەشێوازو جۆرێکی تایبەتەوە. خاڵی هاوبەشی تەواوی دەوڵەتان وسیستەمە چەوسێنەرەکانیان مانەوەی چەوساندنەوەی چینایەتی و کەڵەکە کردنی سەرمایە لەژێر دەستی چینەکەمایەتیەکەدایە. لەهەر کۆمەڵگەیەکیش ئاست و شێوازی چەوساندنەوەکان چۆنن،ئەوە وەستاوەتە سەر خودی گەشەی پیشەسازی و ئاستی خودی هۆشیاری سیاسی چینایەتی و بونی بزوتنەوە کرێکاریەکان لە‌و وڵاتانەدا.
سیستەمی سەرمایەداری بەڵایەکی گەورەیە بەسەر چینی کرێکار‌و زۆرینەی کۆمەڵگەکانەوە،بۆیە تائەم سیستەمەیش بمێنێت،ئەو زۆرینەیە ڕزگاری نابێت لەسترێس و سەرئێشەو جەنجاڵی ژیانی ڕۆژانەی.
تاهیر حاجی حەسەن
03/01/2018
له‌نێوان دوو كڵاوسوردا … عه‌زیز ڕه‌ئووف
-كڵاوی بابانوئێل هه‌یه؟
+ نه‌خێر
-بۆچی؟
+ ئه‌م هه‌ینیه مه‌لای مزگه‌وت وتی حه‌رامه.
ئه‌مه گفتوگۆی من و خاوه‌نی سوپه‌رماركێته‌كه‌یه كه ئه‌مساڵ نه‌ك هه‌ر كڵاوی سور به‌ڵكو له‌وه‌ده‌چوو ڕه‌نگی سور له ماركێته‌كه‌یدا نه‌مابێت. ئه‌م دیده بۆ دژه ڕه‌نگاوڕه‌نگی و دژ به هه‌ر هه‌وڵێكی یادكردنه‌وه‌ی مه‌سیح” وه‌ك یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره‌كانی خودا” دیدی زۆرێك له پیاوانی ئاینی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه كه له‌م خۆپیشاندانه وام ته‌سه‌ور ده‌كرد پیاوانی ئاینی ترسی گه‌وره بخه‌نه دڵی ده‌سه‌ڵات و ئه‌م زوڵمه قبوڵ نه‌كه‌ن، كه‌چی نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌كرد به‌ڵكو كۆی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دژایه‌تی ئاهه‌نگ و دژی سورپۆش و دژ به یاده‌كانی سه‌ری ساڵ ته‌رخان كردبوو.
تۆ وامه‌كه كچان وه‌ك نه‌نكم بیر بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو وه‌ره ڕۆژی حه‌زره‌تی عائیشه بكه به ڕۆژی خۆشه‌ویستی بزانه كه‌س له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه باسی ڤالانتاین ده‌كا؟ تۆ وه‌ره یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ‌دا بگونجێنه و دووری بخه‌ره‌وه له سه‌ربڕین و خوێن و قوربانی و خیتابی دووباره‌ی پیاوانی ئاینی بزانه سه‌ری ساڵ كاڵ ده‌بێته‌وه یان نا؟ تۆ ده‌ته‌وێت كۆمه‌ڵگه به ڕه‌نگی ڕه‌ش و ڕه‌ساسی و مه‌رگدۆستی دابخه‌یت و گه‌نجانیش هیچ جۆرێك له ژیانی تر تاقی نه‌كه‌نه‌وه؟ تۆ ده‌ته‌وێت وه‌ك پیاوی ئاینی سێ سێ و چوار چوار ژن له ماڵه‌كه‌ت ڕیز بكه‌یت و ده‌ته‌وێت گه‌نجانیش له‌م نه‌هامه‌تی و خراپی ژیانه‌دا داببڕی له هه‌موو هه‌وڵێكی كرانه‌وه و پێكه‌نین و ژیاندۆستی و سور پۆشی؟ به‌ختیار عه‌لی له ئێواره‌ی په‌روانه‌دا ده‌ڵێ: ده‌كرێ خوا دنیای به ڕه‌نگاوڕه‌نگ دروست كردبێت و دژی ڕه‌نگه‌كان بێت؟
كڵاوی سور نافرۆشێ چونكه حه‌رامه، به‌ڵام وڵاتی سین به‌رماڵ دروست ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ وڵاته ئیسلامیه‌كان، گرنك داهات بۆ وڵاته‌كه‌ی دابین ده‌كات. هه‌ندێ شتومه‌ك ده‌گه‌نه به‌نده‌ره‌كانی سنوری ئێران و وڵاتی ئێرانیش یه‌ك یه‌ك شته‌كان داده‌گرێت و لێی ده‌نوسێت ” بمرێ ئه‌مریكا”، ئه‌مه زۆری پێ ده‌چێت و ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن: كاكه ئێمه هه‌ر لێره‌وه خۆمان لێی ده‌نوسین بمرێ ئه‌مریكا به‌س تاخیرمان مه‌كه‌ن و شمه‌كه‌كان بنێرنه ناو ئێران. ئه‌مه عه‌قڵی تیجارییه كه پیاوانی ئاینی ئێمه نه ده‌یزانن و نه له هونه‌ری په‌یداكردنی داهات ده‌زانن، له‌م عه‌سره‌شدا له‌نێوان حه‌رام و حه‌ڵاڵدا گیریان خواردووه.
له ئێران خۆپیشاندانه و زۆرینه مێینه‌ن، به‌شێك له پیاوانی ئاینی ئێمه نه خۆیان دێنه سه‌ر جاده نه دژ به ده‌سه‌ڵات دوو حه‌رفی موفید ده‌ڵێن و هه‌میشه دژ به سور و دژ به ڕه‌نگاوڕه‌نگن و له هه‌مانكاتدا كرانه‌وه‌ی دنیای ئێمه به‌ڕووی یه‌كسانی و هاتنه سه‌رشه‌قامی مێینه به فه‌ساد وه‌سف ده‌كه‌ن.
مه‌لاكان دژ به كڵاوی سورن، به‌ڵام له ڕیفراندۆمدا یه‌ك هۆڵی پڕ مه‌لام بینی چه‌پڵه‌یان بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كڵاوسوری كورد لێده‌دا.
ژنیش هه‌ر پیاوه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش … هیوا سه‌عید
لە کۆمەڵگای پیاوسالاردا لەبەرئەوەی ژن بە بونەوەرێکی لاواز دەبینرێ منداڵیش به گریان و فرمێسک ڕشتنی دایکی ده‌که‌وێته دۆخی بەزەیی پێهاتنەوه، بە پێچەوانەوە پیاو بە کەسێکی بەهێز تەماشا دەکرێ و منداڵ بە شکستی باوک تێکدەشکێ.
فرۆید ده‌ڵێ گه‌لی به‌نی ئیسڕائیل له ده‌ست و بازوو و هێزی موسادا وێنای خوایان ده‌کرد و له خوا تێده‌گه‌یشتن. میشێل فوکۆش ده‌ڵێ سه‌ره‌تا وێنه مرۆڤی به هه‌ڵه‌دا بردووه و بیروباوه‌ڕی ناڕاستی بۆ دروست کردووه.
له میتۆلۆجیای یۆنانی لایۆس پاشای شارێکه به‌ناوی تیبا، دوای چه‌ند ساڵ له مه‌راقی بێ منداڵی له‌گه‌ڵ جۆکاستای هاوسه‌ری وتوێژی ئه‌وه ده‌که‌ن بچێته شاری دێلفی لای کاهینه‌کانی ئه‌پۆڵۆ پێشبینی داهاتووی بۆ بکه‌ن. که ده‌چێ یه‌کێک له کاهینه‌کان پێی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر منداڵت ببێ ئه‌و منداڵه تۆ ده‌کوژێ و دایکی خۆشی له خۆی ماره ده‌کاته‌وه. هه‌رچه‌نده لایۆسی پاشا نایه‌وێ ڕوبه‌ڕوی ئه‌و چاره‌نوسه ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوڕێکیان ده‌بێ به‌ناوی ئۆدیب. به ناچاری یه‌کێک ڕاده‌سپێری ئه‌و منداڵه ساوایه ببا له دووری ئاوه‌دانی فڕێیبدا و له برسان بمرێ. چاره‌نوس به دڵی ئه‌و ناکه‌وێته‌وه شوانێک منداڵه‌که هه‌ڵده‌گرێته‌وه و ده‌یبا بۆ شاری کۆرینت، له‌وێ ده‌یبه‌خشێ به پاشای شاره‌که. پۆلیباس پاشای ئه‌و شاره و ژنه‌که‌ی منداڵیان نابێ، ئۆدیب ده‌که‌ن به کوڕی خۆیان.
ئۆدیب گه‌وره ده‌بێ و ڕۆژێک سه‌رخۆشێک پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و کوڕی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و دایک و باوکه نییه، هه‌رچه‌ند پاشا و ژنه‌که‌ی ئه‌و قسه‌یه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه به‌س ئه‌و هێشتا دڵنیا نییه، بڕیاری ئه‌وه ده‌دا بچێته شاری دێلفی لای کاهینه‌کانی ئه‌پۆلۆ هه‌تا له ڕاست و دروستی ئه‌و قسه‌یه بکۆڵێته‌وه. کاهینه‌که دیسان ده‌ڵێ تۆ له دواڕۆژ باوکی خۆت ده‌کوژی و دایکیشت له‌خۆت ماره ده‌که‌یه‌وه. تا ڕێ له‌و پێشهاته بگرێ ناگه‌ڕێته‌وه کۆرێنت به‌ڵکو سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ڕوو له شاری تیبا جێی له‌دایکبوون و شاری دایک و باوکه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆی ده‌کا. که ده‌گاته ده‌روازه‌ی شاره‌که گالیسکه‌یه‌ک و چه‌ند سه‌ربازێک له‌ناو تیبا ڕادێن، له‌و به‌یه‌کداچوون و لێکگیربوونه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کامه‌یان تێپه‌ڕ ببن ده‌بێته کێشه و شه‌ڕیان، له شه‌ڕه‌که‌دا ئۆدیب هه‌موویان ده‌کوژێ. دواتر به‌ره‌و ناو شار ده‌بێته‌وه و له ڕێگا ڕێکه‌وتی خه‌ڵکانێک ده‌کا له شاره‌که بارده‌که‌ن، لێیان ده‌پرسێ بۆچی ده‌ڕۆن؟ پێی ده‌ڵێن له چیاکانی ئێره ده‌عبایه‌ک دێته خواره‌وه پرسیار له خه‌ڵک ده‌کا ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌زانێ ده‌یخوا.
ئۆدیبیش یه‌کسه‌ر ده‌چێته ناو چیاکان ده‌عباکه ده‌بینێته‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕاستی ده‌داته‌و، له ترسی زیره‌کی ئۆدیب ده‌عبایه‌که هه‌ڵدێ و خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاره‌که‌یان. له‌بری ئه‌و چاکه‌یه‌دا ئۆدیب به پاشای تازه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و جۆکاستای ژنی پاشا کۆنه‌که‌ش که کوژراوه لێی ماره ده‌که‌نه‌وه. له سه‌رده‌می پاشای تازه‌دا تاعونێک ڕوو له شاری تیبا ده‌کا، که‌سێک ده‌نێرن بۆ دێلفی لای کاهینه‌کانی ئه‌پۆلۆ له هۆکاری ئه‌و تاعونه بکۆڵێته‌وه. که‌سه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ڵێ کاهینه‌کان وتیان چاره‌سه‌ری ئه‌م تاعونه به‌وه ده‌کرێ بکوژی پاشای پێشوو بدۆزرێته‌وه. له‌و ماوه‌ی ئۆدیبی پاشا خه‌ریکی گه‌ڕان و لێپێچینه‌وه ده‌بێ به‌دوای بکوژی پاشا کۆنه‌که هه‌موو ئه‌و نهێنییانه‌ی بۆ ئاشکرا ده‌بێ که ئه‌و خۆی له ده‌روازه‌ی شار لایۆسی پاشا (که ده‌کاته باوکی خۆی) کوشتو‌ییه‌تی و ژنه‌که‌شی (که ده‌کاته دایکی خۆی) له‌خۆی ماره کردۆته‌وه. به زانینی ئه‌و ڕاستییانه وه‌ک شه‌رمه‌زارییه‌ک له‌و کرده‌وانه‌ی هه‌ردوو چاوی خۆی کوێر ده‌کات و له شاری تیبا ده‌ڕوا.
له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه فرۆید گرێی ئۆدیب ده‌دۆزێته‌وه، به‌ر له فرۆیدیش دۆستۆیفسکی له ڕۆمانه‌کانی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و کاره‌کته‌ره‌ی گرێی ئۆدیبی هه‌یه کردووه، به تایبه‌ت له ڕۆمانی سوک و ڕسواکان به‌وه‌ی کوڕی پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له منداڵییه‌وه به‌بێ دایکی و به چه‌پێندراوی له بن ده‌سه‌ڵاتی باوکێکی پاره‌دار گه‌وره ده‌بێ. ئه‌وکاته‌شی به‌نیازی هاوسه‌رگیرییه ده‌که‌وێته پێش دوو هه‌ڵبژاردن له‌نێوان خۆشه‌ویستی کچێکی هه‌ژار و کچێکی ده‌وڵه‌مه‌نددا. باوکه‌که کچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که به هاوشانی خۆی ده‌بینێ و زۆر له کوڕه‌که‌ی ده‌کا ئه‌ویان بخوازێ، کوڕه‌که‌ش ویستی به‌لای کچه هه‌ژاره‌که‌یه، مامه‌ڵه‌ی ئه‌و کچه هه‌ژاره له‌گه‌ڵێدا مامه‌ڵه‌یه‌که نازی هه‌ڵده‌گرێ و به‌ده‌مییه‌وه ده‌چێ و چاودێری ده‌کا به کورتی مامه‌ڵه‌یه‌کی دایکانه‌یه. یان له ڕۆمانی برایانی کارامازۆڤ دۆستۆیفسکی له ڕێی سێ برای دایک مردوو (ئه‌لێکسی برا گچکه به‌دینه‌که)، (ئیڤان برا ناوه‌ندییه بێدینه‌که) له‌گه‌ڵ (دیمیتری برا گه‌وره‌یان که نه به‌دینه نه بێدینه). ده‌یه‌وێ جگه له‌وه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و مۆدێرنه و پۆستمۆدێرنه بخاته‌ڕوو، ئه‌وه‌شمان نیشان ده‌دا ئه‌و برا گه‌وره‌یه (دیمیتری) چۆن پیرۆزییه‌کان ده‌شکێنێ و حه‌ز له ده‌زگیرانه‌که‌ی باوکی ده‌کا به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئۆدیب په‌شیمان ببێته‌وه یان له شه‌رمه‌زاری ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی خۆی کوێر بکا.
فرۆید پێیوایە منداڵ بە ساوایی کاتێ دایکی شیری پێدەدا و ژێری پاک دەکاتەوە و لە باوەشی خۆی دەیلاوێنێ ئەو جۆرە چاودێری و خزمەتکردن و نازکێشانە هەستێک لە ناخی منداڵەکە ده‌چێنێ واتێدەگا ئەو شتانە تەنیا بۆ ئەوە و ئەو ژنە موڵکی خۆیەتی. کاتێکیش بۆ نموونه منداڵی نێرینە دەزانێ دایکی ئه‌و خزمەت و نازهه‌ڵگرتنه بە مێردەکەشی دەدا ئیدی بە پەیدابوونی ئەو هاوبەشە هەستی بریندار ده‌بێ و باوکەکە بە ناحه‌زێک دەبینێ و بە ئاواتی له‌ناوچونییه‌تی. یان لە ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌تردا وەک ئەو ماڵە خانەدانانەی ڕێدەکەوێ ئەو ژن و مێردەی منداڵەکەیان لە ژوری نوستنی خۆیان دەنوێنن چاوی بەو دیمەنانەی لە سەرجێی ژن و پیاودا ڕودەدا بکەوێ. لە‌و تەمەنەیدا هیچ لە پەیوەندی ئەوان تێناگا هەرئەوەندە هەست بە توندوتیژییەک لە جوڵە و تاودانی باوکی بۆ دایکی دەکا. ئه‌گه‌ر لە فرسەتێکیشدا بیەوێ ئەو جوڵە و تاودانه‌ی باوکی بۆ دایکی دووبارە بکاتەوە، له‌وانه‌یه دایکی پێی بڵێ باوکت بتبینێ چوکت دەبڕێ. ڕه‌نگه منداڵه‌که به‌و سەرکوتکردنە بگاته ئه‌وه‌ی کچەکان بۆیه ئەندامی نێرینەیان نییە باوکیان لێی بڕیون.
لێره‌دا ئەو باڵادەستییەی باوکی بەسەر خۆی و دایکی دەبێتە مایەی هەڵگرتنی قینێکی شاراوە لە باوکی و سۆزێک بەلای دایکیدا. دواجار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که خۆی و دایکی وەک دوو قوربانی لاواز و ملکەچ لە بن باوکە دەسەڵاتدار و زەفتکەرەکەی دێته به‌رچاو له هه‌مان کات دروستبوونی ئه‌م قینه له باوک و ئه‌م سۆزه بۆ دایکی به‌رهه‌می بینین و بیستن یان وێنه و وشه‌یه.
جاک لاکانیش له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا یەکەم نامۆبوون بۆ قۆناغی ئاوێنەیی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و قۆناغه‌ی منداڵ خۆی نەناسیوە و نازانێ ئەو کەسەی ناو ئاوێنەکە خۆیەتی، منە بچوکەکەی به‌راورد به وێنه گەوره‌که‌ی ناو ئاوێنەکە تێکشکاوە و لە هەوڵی ئەوە دایە بەشێوەیەکی خەیاڵی ئەو تێکشکانە چاک بکاتەوە و ببێ بە کەسی ناو ئاوێنەکە.
لە قۆناغێکی گه‌وره‌تریشدا دایک و باوک بە وشە منداڵەکەیان ئاڕاستە دەکه‌ن و چوارچێوه‌ی بوونی بۆ داده‌نێن.
ئه‌و بۆچوونه‌ی فرۆید ئه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه گرێی ئۆدیب ئه‌و گرێیه‌یه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌لایه‌ن کوڕه‌وه مه‌یلی بۆ دایکی هه‌یه و باوکی وه‌ک به‌ربه‌ستێک ده‌بینێ، له ئه‌نجامدا ڕقی له باوکی وه‌ک پیاوێک ده‌بێته‌وه. ئه‌و چه‌پاندنه‌ش له داهاتوو مایه‌ی ئه‌وه‌یه مه‌یلی به‌لای پیاودا بکه‌وێ. یانی جارێکی تر ڕۆڵی ژن‌بوون (مێیینه‌بوون)ی دایکی له به‌رده‌م باوکی‌دا بگێڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها جیا له ئۆدیب، ئه‌لێکترا له میتۆلۆجیای یۆنان‌دا کچی ئاگامه‌منون پاشایه، له‌وکاته‌ی باوکی ده‌چێته شه‌ڕی ته‌ڕواده کلمنسترای دایکی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ پیاوێکی تر داده‌نێ و له گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌که‌یدا به پیلانێک به‌ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌یکوژێ و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست. له کاردانه‌وه‌ی ئه‌م خیانه‌ته له باوکیان ئه‌لێکترا و برایه‌که‌ی له دایکیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، سزای ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش به گیرانی ئه‌لێکترا و هه‌ڵاتنی برایه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێ. دوایی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌لێکترا له زیندان به‌رده‌بێ هێشتا له یاخیبوونه‌که‌ی به‌رده‌وامه و وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک له دایکی پرچی خۆی ده‌بڕێ، ئه‌مجاره‌یان سزاکه‌ی ده‌بێته نه‌فیکردن. له ماوه‌ی نه‌فیبوونه‌که‌یدا به یارمه‌تی برایه‌که‌ی پیلانێک داده‌نێن کلمنسترای دایکیان و خۆشه‌ویسته‌که‌ی بکوژن، هه‌رواش ده‌که‌ن و ئه‌لێکترا به‌ده‌ستی خۆی دایکی خۆی ده‌کوژێ.
گرێی ئه‌لێکتراش ئه‌و گرێیه‌یه له ته‌مه‌نی منداڵی له‌لایه‌ن کچه‌وه مه‌یلی بۆ باوکی هه‌یه و دایکی به ڕێگر تێده‌گا، ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕقی له دایکی وه‌ک ژنێک ببێته‌وه. دواتریش وه‌کو تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک له دایکی که بۆته هۆی لێکردنی ئه‌و و باوکی حه‌ز له ژن ده‌کا. به مانای ئه‌وه‌ی جارێکی تر ڕۆڵی پیاوبوون (نێرینه‌بوون)ی باوکی بۆ دایکی ده‌گێڕی و به‌رجه‌سته‌ی ده‌کاته‌وه.
که‌چی به لێکۆڵینه‌وه‌ی لاکان ئه‌و مه‌یله‌ی کچ به‌لای باوک و نیگه‌رانی له دایکی له‌به‌رئه‌وه‌یه دایکەکە خۆی فالۆسە (ئەوەی نییەتی) و ئەویشی بە فالۆسی هێناوه‌ته بوون، ناچار بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە کچه‌که لە باوکی نزیک دەبێتەوە. واتا بوونه تێکشکاوه‌که‌ی له پانتایی واقیعدا به‌شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی چاک ده‌کاته‌وه، چونکه حه‌ز له‌پێناو تێربوونیدا باز به‌سه‌ر واقیع ده‌دا و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته پانتایی خه‌یاڵی و پانتایی سیمبولی و جێگۆڕکێی ئه‌م به‌ویتر و سه‌رتریش ده‌ڕوا تا ئاژۆتن و ملکه‌چی ئاره‌زوومه‌ندانه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که سێکس جه‌سته نییه، وێناکردن و خه‌یاڵه.
له کۆتایی میشێل فوکۆ له‌وه زیاتریش ده‌چێ و ده‌ڵێ ڕه‌گه‌زیش بوونی نییه، ئه‌م دابه‌شکارییه وشه دروستی کردووه. که‌واته به گۆڕینی مانای وشه‌کان کلتوریش ده‌گۆڕێ و ئه‌و جیاوازییه ڕه‌گه‌زی و جۆره وێناکردنه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و كاریگه‌ریه‌كانی له سه‌ر كوردستانی باشوور … عیماد عه‌لی
بێگومان له‌به‌ر به‌هێزی توانا و هه‌یكه‌لی چه‌سپیوی ده‌یان ساڵه‌ی رژێمی ئێران و نه‌بونی پشتگیریی هێزی ده‌ره‌كی، نابیت یه‌كسه‌ر چاوره‌یی دارمانی ئه‌م رژێمه‌ی ئیران بكه‌ین. ئه‌گه‌ری زۆر له دواده‌رئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا هه‌یه. به‌ڵام گرنگترینیان؛ یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی رژێمی ئێران به هه‌مویانه‌وه له دواجاردا به‌زه‌ره‌ر بۆ خۆیان هه‌موویان بیزانن و به خێرایی سه‌ركوتی بكه‌ن و وه‌كو جاره‌كانی تر وه‌زعه‌كه ئاسایی بێته‌وه. دووه‌م: رژێمی ئێران و ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانی خۆیان وا فه‌رزبكات هه‌ندێك درێژه‌ی پێبده‌ن و به‌هێواشی ده‌ردانه‌كانی له‌خۆبگرن و سیست بێته‌وه، به مه‌رجێك هاوكێشه نێوخۆییه‌كان گۆرانكاریه‌كی خیرا له‌خۆ بگرێت و لایه‌كیان قازانجی زیاتر بكات. سێیه‌م: خۆپیشاندانه‌كان گه‌وره ببنه‌وه و هێزه ناكۆك و ململانێكه‌ره‌كان قازانجی لێبكه‌ن و هه‌ر لایه و بۆ مه‌رام و ئامانجی خۆی به‌كاری بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر لاكه‌ی تردا و قۆرخی وه‌زعه سیاسیه عه‌سكه‌ریه‌كه بكات، به‌ڵام له دواجاردا له‌ده‌ست ده‌ربچێت. چواره‌م: ئه‌گه‌ری زۆر دووری كۆتایی خۆپیشاندانه‌كه به‌وه ته‌واو بێت كه رژێمی ئێران توشی داهزران و داروخان بێت و له‌ناوبچێت .
دیاره به یه‌كلا كه‌وتنه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌رگه‌لانی ناوچه‌كه به‌گشتی له لایه‌كه‌وه و كوردیش وه‌كو ئه‌وانی تر له وڵاتانی ناوچه‌كه و، كوردستانی باشووریشی به‌رده‌كه‌وێت و، له لایه‌كی تره‌وه به تایبه‌تی كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر كوردستان به گشتی و كوردستانی باشوور به ته‌نها و تایبه‌تی جێده‌هێڵێت.
هه‌ر چۆنێك بێت، پێش هه‌موو شتێك مه‌شغوڵ بونی ئێران به باری نێوخۆی خۆیه‌وه واده‌كات وه‌زعی عیراق له ترسوله‌رزدا ده‌بێت و چاوه‌روانی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌كات و هاوكێشه نێوخۆییه‌كانی تێكه‌ڵ ده‌بن و له‌وبه‌ینه‌شدا له مه‌ودای نزیكدا ده‌رهاویشته‌كانی به ئه‌رێنی بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندی عیراق ده‌كه‌وێته‌وه و وا فه‌رزده‌كات كه رژێمی عیراق ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگرێت و بۆ نزیكبونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندیك هه‌نگاو بنێت. ئه‌و فشار و هه‌ژمونه‌ی ئێران و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی بۆ كاتێكی دیاریكراو دواده‌خرێت، یان كه‌م ده‌بێته‌وه و، تاوه‌كو كۆتا مه‌ودا سه‌رجه‌م كارلێكه‌كان له‌یه‌ك ده‌ده‌ن و دواجار به‌لایه‌كداده‌كه‌ونه‌وه. بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، ئێران به‌ته‌واوی به‌رامبه‌ر كوردستانی باشوور نه‌رمی ده‌نوێنێت و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان به‌و په‌له‌په‌له به‌ڵگه‌ی ئه‌م بۆچونه‌یه.
هه‌ڵوێستی ئێران له‌مه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ندی عیراق گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت و به لایه‌نی ئه‌رێنی بۆ كورد ده‌كه‌وێته‌وه و له دواجاردا ئه‌گه‌ری نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌ن زۆر نزیك ده‌بێته‌وه .
گرنگترین ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئێران له‌سه‌ر خودی رژێمی ئێران به گشتی ئه‌وه‌یه كه ئیتر ناتوانێت ویستی گه‌لانی ئێران له‌به‌رچاو نه‌گرێت و له‌و به‌ینه‌شدا كوردی رۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت هه‌رچوار پارچه‌كه قازانجی تایه‌بتی خۆی ده‌كات و كوردانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌رفه‌تی تایبه‌تی خۆیان بۆ جموجوڵ و خۆسه‌پاندنی ویستی خۆیان له حاڵه‌تی ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م و دووه‌مدا زۆر ده‌بێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی ئه‌گه‌ره دووره‌كه كه داروخانی رژێمی ئێرانه، زۆرێك ئه‌گه‌ری تایبه‌تی له‌مه‌ر پرسی كورد دێته ئاراوه، كه خراپترینیان له‌م حاڵه‌ی ئێساتایان له‌م قۆناغه‌دا باشتر ده‌بێت و كوردی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ش قازانج ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له پاش كوردستانی رۆژهه‌ڵات، كوردستانی باشوور زۆرترینی لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
زەردەخەنەی دایکم … چرۆ زەند
کاتێ زۆر پێش دروست بوونی کۆمپیوتەر بوو
ئەوکاتەی یەک تەلەفۆن و یەک تەلەفزیون هی خۆمانە گەرەکەمان بوو،
لەوکاتەدا باوکم نیشتمان بوو،
دایکم پایتەختی نیشتیمان
باوکم بەڕێوەبەر بوو
دایکیشم کابان
هەندێ جارچاکەتی خوشکێکم لەبەردەکرد
سوراوی خۆشکەکەی دیم دەکرد
برایەکم سیاسەتی دەکرد، ئەوتر ئەدازیار
برای بچووکەم سەرقاڵی گەمەکان.
ئەوسا ماڵە گەورەکەمان ماڵی هەموومان بوو
ماڵی سیاسی، نەدار، شاعرو بەهرەدار، ماڵی هاوڕێ و هی خاڵوان
لەبەر فرە میوان، جیگەمان نەدەبوو لە سەرخوان
حەوش و بان ،سەر سەکۆ و داڵان دەبوە جيی نوستنمان
ئيستا دایکم، ڕادەوەستی لەبەردەم ژوورە چۆڵەکان
بۆنی عەتری هەریەکەمان بۆشایی ژورێک پڕدەکات
لێوانی پەرداخيک سوراوێک و جێی یادگاری ئەوی دیمان
پەرتووک و پارچە مۆسیقایەك وگەشەی گوڵێ بۆشاییەکی دی ماڵەکە داگیر دەکات.
لەبەردەم ژوورەکەی باوکمدا ڕادەبوري، بەڕوحی ئەو شاد دەبێت
بەخەیاڵ لەگەڵ باوکم بە دزەیەک لە‌و قەرەباڵخیەدا، سەمایەك دەکات
لە‌و خەیاڵەدا دایکم زەردەخەنەیەکی لەسەر لێو بوو
لە‌و خەیاڵەدا دایکم لە هەموو کات دڵخۆش تربوو
لە خەیاڵی ئەوکاتەی مالە گەورەکە ماڵی هەموومان بوو.
Dec 11, 2017
Canada
Zandchro@hotmail.com
یادی تیرۆرکردنی سێ خانمی کورد‌و چالاکوانی جوڵاوەی ڕزگاری خواز
١ / -ساکینە جانسیس
٢ / -فیدان دۆغان
٣ / -لیلى شیلمز
لە (٩ / ١ / ٢٠١٣ ) سێ ژنە چالاکوانی کورد لە پاریس لە لایەن چەند کەسانێکی تیرۆرستەوە تیرۆرکران جێگای داخە تا ئەم ساتە وەختەش بکوژانی ئەو کارە تیرۆرستیە روون نیە کێیە، بۆ بەشداری ڕۆژی هەینی لە هەر وڵاتێکی ئەوروپاو جیهان کوردانی چوارپارچەی کوردستان بەتایبەت باکورو خۆر ئاوا بەشدار دەبن لە خۆپشاندانی بەرفراوان لە وڵاتی فەرەنسا شاری پاریس . خۆپشاندانەکە لە شوێنی نوسینگەی ساکینە جانسیس و هاوڕێکانی شوێنی تیرۆرکردنیان دەس پێدەکات لە ڕۆژی 6 / 1 / 2018 کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆ .
بۆ مەبەستی چون پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراوەکانی کوردانی خۆر ئاوا‌و باکوری کوردستان لە ولاتانی دەرەوە ، لەسەر ئاستی باکوری ئەڵمانیا پەیوەندی بکەن بە
چالاکوانی کورد ڕۆژنامەنوس فەرەیدون کونجرینی
پەرتووک … ڕۆستەم خامۆش
پەرتووک هاوڕێی شیریـنـم
چەند خـۆشـە کـە دەتبیـنـم
دەتــگــرم بــە دوو دەسـتـم
کـانگــای هیـواو مەبەسـتـم
پەرتووک ڕۆشـنـایـی بـیـرم
بـاشتـریـن گـەشــەی ژیــرم
لە خوێندنگا ، یـان لـە مــاڵ
هـەر تـۆی لـە بیـرو خەیــاڵ
پەرتووک هێزی هۆشـیاریـم
چــــرای کــاتــی بــێــداریـم
ئـەی ڕوونــاکـی ژیـانـی مـن
خـۆشـەویسـتی گیـانـی مـن
میراتی فلادیمێر لینین …. چاوپێکەوتن لەگەڵ تاریق عەلی
ئامادەکردنی: سوزی وایزمەن
وەرگێرانی: گۆران عەبدوڵڵا ….
پاش سەد ساڵ لە شۆرشی ڕوسیا، هێشتاش بیر‌و باوەڕی لینین سەبارەت بە دیموکراتی و تیرۆریزم و شۆڕش گرنگی خۆیان هەیە.
نووسەرو دەرهێنەرو ڕۆژنامەوان تاریق عەلی کتێبێکی نوێی کەوتە ژێر چاپەوەبەناوی: کێشەکانی لینین: تیرۆر، شەڕ، ئیمپراتۆری،خۆشەویستی و شۆرش کەوتە ژێر چاپەوە بە بۆنەی یادی سەد ساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر. لە نیساندا وە بەتایبەت پاش سەد ساڵ لە نووسینی ” مەوزوعات نیسان”ی لینین کە تیایدا بانگەوازی چەک هەڵگرتن کراوە، ئەوەبوو لە شۆڕشی فێبریوەری توانرا قەیسەر لەدەستەڵات وەلابنرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەوەی شوراکان بگەنە دەسەڵات.
ئەم کتێبەی تاریق (The Dilemmas of Lenin ) بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێمان گەیەنراوە لە پێشتردا، ئەو لینینەمان لە گۆشەیەکی ترەوە پێ پیشان دەدات کە چۆن حەزی لە ئەدەبی لاتینی و مۆسیقای کلاسیک و ئەو بار‌و دۆخە سیاسیە شڵەژاوەی کەکاریگەری قوڵی لەسەر خێزانەکەیان هەبوو.
ئەوەشمان پێ پیشاندەدات کە چۆن مێژو” لینین”مان وەک دیکتاتۆرێکی بێبەزەیی پێ دەناسێنێ. سەیردەبێت کاتێک گوێ بیستی پابەندبونی بە دیموکراسیەتەوە دەبین!
لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ سۆزی وایزمەن لە ڕادیۆی جاکۆبین، پەردە لادەدا لەسەر هەموو ئەو پروپاگەندانەی سەبارەت بە ڕۆڵی لینین لە مێژوداکراوە، هەروەها یارمەتیمان دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی باوەڕەکانی لینین و کردارەکانی و پەیوەندێکانیان لەگەڵ ئەمڕۆدا…….
جیاوازی نێوان كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم چییە؟ … و: ڕه‌وه‌ند محه‌مه‌د جه‌میل
سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم دوو ڕێبازن, لێكچوون و جیاوازی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه. هه‌ردووكیان له ئامانجیاندا كۆكن دژ به كاریگه‌رییه خراپه‌كانی سه‌رمایه‌داری كلاسیكن, بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته جیاوازی له نێوانیاندا بكرێت, له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێك له وڵاتان شێوه‌ی جیاوازی هه‌ردوو سیسته‌مییان په‌یڕه‌وكردووه, جگه له‌مه‌ش زۆرێك له هزرمه‌ندانیش پێناسه و ڕاڤه‌ی هه‌ردوو ئایدیۆلۆژیایان كردووه, به‌ڵام هزرمه‌نده‌كان سه‌رجه‌م پێناسه و ڕاڤه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای باگڕاوندییانه‌وه پێناس ڕاڤه‌كردووه, بۆیه ئه‌و پێناس و ڕاڤانه‌یان بێ لایه‌نگیری نییه, به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌توانین هه‌ندێك جیاوازی سه‌ره‌كی له‌نێوان سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمدا بدۆزینه‌وه.
كۆمۆنیزم:
ده‌سته‌واژه‌یه‌كه مانای زۆری له‌خۆوه گرتووه, ڕه‌نگه شێوه حكومه‌تێك بێت, یان سیسته‌مێكی ئابووری, یان بزافێكی شۆڕشگێڕی, یان شێوه ژیانێك, یان ئامانجێك یان ئایدیال. ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هزره له‌سه‌ر چۆن و بۆ ڕووداوه‌كانی مێژوو سه‌ریان هه‌ڵداوه و چ ئاراسته‌یه‌كیان گرتووه, ده‌توانین بڵێین ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و هزرانه‌ی پێشخستبێت (فلادیمێر لینین)ی ڕابه‌ری شۆڕشگێڕی ڕووسیایی بوو, كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م پشتی به‌ست به نووسینه‌كانی (كاڕل ماركس).
سۆسیالیزم:
سیسته‌مێكی ئابووری له بنچینه ڕۆژئاواییه و بزافێكی ڕامیاری تێۆری كۆمه‌ڵایه‌تییه. زۆربه‌ی سۆسیالیزمه‌كان لایان وایه حكومه‌تی نیشتمانی یان خۆجێیی ده‌بێت خاوه‌نی سامانی نیشتمانی بێت و سامانه‌كه‌ش به‌كار بێنن بۆ تاك. تێوری سۆسیالیزم پێیوایه كه ده‌بێت وڵات خاوه‌نی خاك و كارگه و ئامرازه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان بێت, له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان وایه خراپه‌كاری له ده‌رگای خاوه‌ندارێتی تایبه‌ته‌وه دێته ژووره‌وه.
سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم وه‌ك سیسته‌مێكی ئابووری
ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌یین هه‌ندێك له هزرمه‌ندان لایان وایه كه سۆسیالیزم ته‌نیا سیسته‌مێكی ئابوورییه, به‌ڵام كۆمۆنیزم سیسته‌مێكی ئابووری و ڕامیارییه. سۆسیالیزم وه‌ك سیسته‌مێكی ئابووری كار له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ئابووری ده‌كات و ئاراسته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی, به‌ڵام كۆمۆنیزم كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئابووری و كۆمه‌ڵگا به‌یه‌كه‌وه به‌شێویه‌كی كۆمه‌ڵ ئاراسته‌بكات, خاوه‌ندارێتیش كۆكرابێته‌وه له‌ده‌ستی وڵات, دابه‌شكردنی سامانیش له‌ده‌ستی وڵات بێت بۆ گه‌ییشتن به ئامانجی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چینایه‌تی و بێ ده‌سه‌ڵاتداری.
ئه‌گه‌ر سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم كۆكبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دابه‌شكردنی كاڵا و خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ر تاكه‌كانی گه‌ل به‌ده‌ستی یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بێت, به‌ڵام ناكۆكن له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی, له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیالیزم پێیوایه دابه‌شكردنه‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌باره‌ی به‌شداریكردنی تاك بێت له به‌رهه‌مهێنان, به‌ڵام كۆمۆنیزم پێیوایه ده‌بێت دابه‌شكردنی كاڵا و خزمه‌تگوزاری له‌ئاستی پێویستی مرۆڤ دابێت, به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری به‌شداریكردنی تاك بكرێت له به‌رهه‌مێنان, له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه كه‌متر یان زیاتر ببات له‌وه‌ی كردوویه‌تی.
كۆمۆنیزم پێیوایه ده‌بێت هه‌رچی زووه و ده‌ستبه‌جێ له ڕه‌گه‌وه كۆنتڕۆلی سه‌رمایه‌داری له كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان نه‌هێڵرێت, بۆ گه‌ییشتن به وڵاتێكی بێ چینایه‌تی, به‌ڵام سۆسیالیزم پێیوایه سه‌رمایه‌داری ده‌توانێت به‌شێك بێت له وڵاتی سۆسیالیزم, له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیالیزم ده‌توانێت كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌دار به‌ڕێوه‌ببات. به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه سه‌رمایه له‌ژێر كۆنتڕۆلی سیسته‌می ئاماری ناوه‌ندی دابێت بۆ ئاراسته‌كردنی ئابووری, به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌م تاكه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن له سه‌رمایه و كه‌مینه‌یه‌ك ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر تاكه‌كاندا بگرێت.
جیاوازییه‌كی دیكه‌ش له نێوان كۆمۆنیزم و سۆسیالیزمدا هه‌یه, ئه‌ویش كێ كۆنتڕۆلی ژێرخانی ئابووری وڵات بكات, له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیالیزم هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زیاد بكات كه توانای كاریگه‌ریان هه‌یه له چۆنێتی كاركردن له سیسته‌می ئابووری وڵات, به‌ڵام كۆمۆنیزم هه‌وڵده‌دات ژماره‌یان كه‌م بكاته‌وه.
سه‌رچاوه:
مختصر المفید
کەندێناوە سەرەتای تەعریب‌و سەرەتای دەستپێکردنەوەشی … شێرکۆ کرمانج
هەر جارێک پرسیاری تەمەن‌و ڕۆژی لەدایکبوونی خۆم بکردایە، دایکم دەیگۆت کوڕم ئەتو تەقریبەن چار مانگانبووی لە زگم کە حەرەس قەومی و عەسکەر هاتن گابەرەکەو چەندین گوندی دیکەیان لە کەندێناوە سوتاند. بابت لەگەڵ تەواوی خەڵکی گابەرەکەو ئەو گوندانەی کە سوتێندران بردران‌و لە موسەیب لەودیوی بەغدای زیندانیکران. ئەو ڕۆژی خوا ئەتوی دا مە بابت‌و خەڵکەکە لە زیندان بەربوون. ئەو وەختی ئەمە لە هەولێرێ بووین چونکە حکومەت پاش گرتنی پیاوەکان ژنەکانیان دەرکرد لە گوندەکان. دایکم ئێستاش ئاوا چیرۆکی لەدایکبوونی من دەگێڕێتەوە کە لەڕاستیدا تەنیا چیرۆکی لەدایکبوونی منداڵێک نییە بەڵكو چیرۆکی هەوڵی زیندەبەچاڵکردنی گەلێکیشە لەڕێگەی تەعریب‌و ڕاگواستن.
سوتاندنی ئەو گوندانەی دایکم باسی دەکردن لە کەندێناوە لە ١٩٦٣ دا کە ژمارەیان دەگەیشتە نزیکەی ٣٠ گوند لە ٧٠ گوندی ناوچەکە دەکرێت بەسەرەتای تەعریبکردنی سیستەماتیکانەی ناوچە کوردستانیەکان لە باشوری کوردستان دابنرێت. هەندێک نوسەرو توێژەر پڕۆسەی تەعریبکردنی کوردستان دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی کاتێک یاسین هاشمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ١٩٣٦ دا ئاسانکاریی زۆری پێشکەش بە خێڵە عەرەبەکانی دیوی ڕۆژئاوای زێی دیجلە کرد تاوەکو بێن لە دیوی ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە ناوچەی حەویجە پێگەدانێن، ئەویش بە لێدان‌و ڕاکێشانی کەناڵێکی ئاو تاوەکو عەرەبەکان لە دەوروبەری کەناڵەکە بەروبومەکانیان بچێنن‌و نیشتەجێبن. بەڵام ئەم هەوڵانە زۆر سیستەماتیک نەبوون چونکە خێڵە کوردییە نیمچە ڕەوەندەکانیش ئازادکرابوون کە کەڵک لەم پڕۆژەیە وەرگرن بەس کوردەکان تەنانەت بەپیر بانگەوازی هەندێک لە ڕوناکبیری کوردیشەوە نەچون بۆ نیشتەجێبوون لە‌و ناوچانە.
مەبەست ئەوەیە کە پێش هاتنی ناسیونالیستە عەرەبەکان بۆ سەر حوکم لە ١٩٦٣ هاتنی عەرەب بۆ کوردستان زیاتر بەشێوەی گەشەیەکی سروشتی بووە لەوەی سیاسەتێکی تەعریبی سیستەماتیکی لەپشت بووبێت. بەڵام لەوکات بەدواوە تەعریبکردن شێوازێکی سیستەماتیکانە بەخۆیەوە دەبینێت‌و لەئاکامیدا لەنێوان ١٩٦٣ تا ٢٠٠٣ نزیکەی ٣٦ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە، واتە ٤٢%، ی خاکی کوردستان، بەشێوەیەک لە شێوەکان بەر سیاسەتەکانی تەعریب کەوتووە.
ناوچەی کەندێناوە لەم هەڵمەتە سیستەماتیکییە پشکی شێری بەرکەوتوە. یەکەم هەوڵی تەعریبکردنی ناوچەکە لە ١٩٦٣ دا لەسەر دەستی حەرەس قەومییەکان‌و ناسیونالیستە عەرەبەکان لەسەردەمی عەبدولسەلام عارف ئەنجامدراوە، کە وەک گوتم نزیکەی ٣٠ گوندی گرتەوە. دووەم هەوڵ لە ١٩٧٥ دا لەسەر دەستی بەعسییەکان لەسەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر جێبەجێکرا. تەنیا ئەو گوندانەی گرتەوە کە ئەوکات نەوتیان تێدا دۆزرابۆوە کە ژمارەیان ٢٩ گوند بوو. سێیەم هەوڵ لە ١٩٨٧ لەسەر دەستی بەعسییەکان لەسەردەمی سەدام حوسێن وەگەڕخرا کە تەواوی گوندەکانی کەندێناوەی گرتەوە.
لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق لە ٢٠٠٣ دا خەڵکی تەواوی گوندەکانی کەندێناوە بەشێوەیەکی پچڕپچڕو بەژمارە کەم گەڕاونەتەوە گوندەکانی خۆیان‌و بەگشتیش خەریکی ئاژەڵداری‌و کشتوکاڵن. لەدوای شکستی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ لێرەو لەوێ قسە لەسەر گەڕانەوەی عەرەبەکان بۆ ناوچەی کەندێناوە کراوەو دەکرێت، بەتایبەتی ئەو گوندانەی کە لە ١٩٧٥ ـەوە عەرەبیان تێدا نیشتەجێکرابوو. لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ ی کانونی دووەم، گروپێکی گەورە لە‌و عەرەبانەی کاتیخۆی لەناوچەکە نیشتەجێکرابوون بە پاڵپشتیی پۆلیسی ئیتیحادی عێراقی و بەڕەزامەندی پارێزگاری کەرکوک هاتونەتە گوندی پەلکانە، یەکێک لە گوندە تەعریبکراوەکانی کەندێناوە. لەوێ هەندێک ماڵیان داگیرکردوەو هەڕەشەیان لە خەڵکەکەش کردوە کە دەبێت گوندەکە جێبهێڵن.
ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ شکستپێهێنانی هەوڵی دووبارە تەعریبکردنەوەی ناوچەکە لەژێر سایەی حکومەتەکەی عەبادی. لە‌و پەیوەندە واچاکە هەڵوەستە لەسەر هەندێک پرس بکرێت‌و هەندێک ڕاستیی بخرێنەڕوو، لەوانە:
یەکەم، حکومەتی مەرکەزی عێراق دەیەوێت خۆی لەم هەوڵە نەبان بکات‌و بیخاتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی پارێزگای کەرکوک وەک ئەوەی کە گەڕانەوە بۆ سیاسەتی تەعریب بەشێک نیە لە سیاسەتی حکومەتی مەرکەزی. ئەم قسانەی حکومەتی مەرکەزی بە سەرکردایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەڕاستییەوە دوورن چونکە دوای شکستی ئۆکتۆبەر ئەوە بۆ چەند مانگێک دەچێت هەوڵی ئێجگار چڕ‌و بەرفراوان دراوەو دەدرێت بۆ دووبارە تەعریبکردنەوەی تەواوی ناوچە کوردییەکان بەتایبەتی ناو شاری کەرکوک. نمونەی ئەم هەوڵانە دانی پسولەی خۆراک (البطاقة الغذائیة) و پسولەی نیشتەجێبوون (بطاقة السکن) ـە بە سەدان عەرەبی هاتوو (عرب النازحین) لەناو شاری کەرکوک. مەترسی ئەم کارە لەوەدایە کە پسولەی خۆراک‌و پسولەی نیشتەجێبوون لە هەڵبژارادنەکان بنەمای سەرەکین بۆ مافی دەنگدان لە هەموو شوێنێک، ئەمەش بە دڵنیاییەوە هاوکێشە سیاسییەکان‌و کورسییە براوەکان لە هەڵبژاردنی داهاتودا بە قازانجی هێزە عەرەبییەکان‌و بەدژی هێزە کوردییەکان دەگۆڕێت. هەر لە بنەڕەتیشدا پڕۆسەی تەعریب، بەکۆن‌و بەنوێیەوە، بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراوە.
دووەم، ئەم هەوڵانە ناکرێت‌و نابێت لەلایەن گەلی کوردستانەوە قەبوڵبکرێت چونکە دژی مافە نەتەوەیی‌و نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستان‌و پێشێلکردنێکی زەقی مافەکانی مرۆڤیشە بەگشتی. کوردستانیان دەبێت ئەم هەوڵانەی لایەنە عێراقییەکان بکەن بە سەرەتایەک بۆ زیندوکردنەوەی ماددەی ١٤٠ لە دەستوری عێراق کە بە ڕون‌و ئاشکرا پێداگری لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری تەعریب دەکات‌و میکانیزمی ناردنەوەی عەرەبە هاوردەکان‌و گێڕانەوەی کورد‌و تورکمانە دەرپەڕێندراوەکانی دیاریکردوە. بۆیە دەستور دەبێت بکرێت بە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی ئەم ناوچانە ئەگەرنا هەمیشە هەڵگیرسانەوەی شەڕی نەتەوەیی لە عێراق لەنێوان کورد‌و عەرەبدا بەزیندویی دەمێنێتەوە، کە بەدڵنیایشەوە ماڵوێرانی بۆ نەتەوەکانی عێراق بەدوای خۆیدا دێنێت.
سێیەم، کوردستانیان دەبێت ئاگاداری ئەوە بن کە ئەم پرسە پرسێکی سیاسییەو ناکرێت لەڕێگەی دادگاوە چارەسەربکرێت. مەبەست ئەوەیە ناکرێت پرسی خاوەندارێتی لەم ناوچانە لەسەر ئەساسی وەرگرتنی قەرەبۆ یان وەرنەگرتنی قەرەبۆ یەکلاییبکرێتەوە چونکە خەڵکی ئەم ناوچانە تەنیا لەسەر ئەساسی کوردبوونیان دەرکراون نەک هۆکارێکی دیکە. قەرەبۆکردنەکەش بەزۆرەملێ بووە. خۆ ئەگەر هۆکاری ئەمنی، ستراتیجی یان تەندروستی‌و ژینگەیی لەپشت چۆڵکردنی گوندەکان بووە ئەی بۆ عەرەب هێنراون بۆ ناوچەکە. حکومەتی مەرکەزی عێراق لەسەردەمی بەعس بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی داوەو دەبێت بەگەڕانەوە بۆ دەستوری ٢٠٠٥ ی عێراق ئەم بڕیارانە هەڵوەشێنرێنەوەو ماددەی ١٤٠ یش بکرێت بە میکانیزمێک بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخە شێوێنراوەکە.
چوارەم، ئەم پرسە تەنیا کێشەو ململانێی گوندنشینە کوردەکانی ناوچەکەو عەرەبە هاوردەکان نیە تا لەمیانی ململانێ لەسەر خاک (نزاعات الأرض) لەنێوان دوو کەس یان چەند کەسێک یەکلاییبکرێتەوە. ئەمە کێشەی گەلی کوردستانە لە عێراق کە ڕووبەڕووی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیی‌و تەعریب‌و ڕاگواستن‌و چۆڵکردن بۆتەوە. ئەم پرسانە دەبێت لەنێوان حکومەتی مەرکەزی‌و نوێنەرانی کورد چ لە بەغدا چ لە حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوری عێراق یەکلاییبکرێنەوە . ناکرێت ئەو ئارگیومێنتە قەبوڵبکرێت کە گوایە زەوییەکانی ئەم ناوچانە کاتیخۆی لەسەر وەزارەتی دارایی عێراق تاپۆکراون‌و بگوترێت کوردنشینەکانی ئەم ناوچاوانە چیدیکە مافی داواکردنی ئەم زەوییانەیان نیە چونکە وەک گوتم ئەمە بڕیارێکی دەمارگیریی‌و ڕەگەزپەرستانەی حکومەتی عێراق بووەو مەبەستێکی سیاسیی دژە-کوردی لەپشت بووە، بۆیە دەبێت لە‌و چوارچێوە سیاسییەدا ببینرێت‌و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
لەکۆی ئەم قسانە دەکرێت بگوترێت وەک چۆن سەرەتاکانی تەعریبکردنی کوردستان کاتیخۆی لە کەندێناوە دەستیپێکرد واپێدەچێت سەرەتاکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی تەعریب هەر لە‌و ناوچەیە دەستپێبکاتەوە، وەک ئاماژەکان ئێستا دەرکەوتون. بۆیە ئەم هەوڵە نابێت وەک کردەیەکی چەند کەسی، یان هەڵەیەک، یان پرسێکی لاوەکی تەماشابکرێت. ئەم هەوڵە لە کەندێناوە سەربگرێت درێژدەکرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزین‌و عێراق سازدەکەنەوە بۆ شەڕێکی دیکەی خوێناوی، ئەمجارە نەتەوەیی، کە لە قازانجی هیچ کەس‌و لایەنێکدا نیە.
میدیاوانی و ره‌وشی كۆمه‌لایه‌تی له باشوری كوردستان … ئاری زێندینی
ڕاگه‌یاندن (میدیاوانی) له دونیای مۆدێرندا و به ئاراسته پۆزه‌تیڤه‌كه‌یدا ده‌توانێت ڕای گشتی دروستبكات وكۆده‌نگی له سه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه , كه‌چی به داخه‌وه له باشوری كوردستان ڕۆله راسته‌قینه‌كه‌ی رۆژ به رۆژ ده‌بینرێت و له ده‌ستده‌دات به‌ره‌و نه‌رێنی ده‌ڕوات. هه‌ندێك له سۆشیال میدیا‌و میدیاوانی باشوری كوردستان به ئاڕاسته‌ی پشێوی و فیتنه نانه‌وه ماڵوێرانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌نگاو ده‌نێت. ئێستا له باشوری كوردستان (میدیاوانی) به ئاڕاسته‌ی حیزبه‌كان و كه‌سێتی ئیش ده‌كه‌ن وه ئه‌و میدیایه‌ی كه خۆی به سه‌ربه‌خۆ داده‌نێت زیاتر له میدیا حیزبیه‌كه به ئاقاره ترسناكه‌كه‌دا كارده‌كات و زۆربه‌یان پێوه‌ره‌كانی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و میدیاوانی ژێرپێ خستوه به تایبه‌ت له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان (بێژه‌ر) وه‌ك پۆلیس له‌گه‌ل میوان پرسیارده‌كات و لیكۆلینه‌وه ده‌كات , بێلایه‌نی پێوه دیارنیه وگرژی دروستده‌كات تا كۆتایی به‌رنامه‌كه.
ڕاگه‌یاندن و میدیاوانی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به ئاراسته‌ی فاشیانه ده‌ڕوات كه خزمه‌ت به كایه‌كانی (كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌وته‌ندروستی ورۆشنبیری ) ناكات , دوورن له پڕۆفیشناڵی, زۆرینه‌یان له بری كاری میدیایی كاری حیزبی ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵی شه‌ڕی سیاسین, ئه‌وه‌نده‌ی مژولی چه‌واشه‌كاری ولاوازكردنی یه‌كترن و ڕتوشكردنی حیزبه‌كانی خۆیانن لایه‌نه دڵخوازه‌كه‌یانن نیو ئه‌وه‌نده مژولی ده‌رخستنی راستیه‌كان و خه‌مخۆری به‌ر هه‌مهێنانی هۆشیاری سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و كولتووری نین ! بۆیه خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به ماندووبوونێكی زۆر ده‌كه‌ن له ده‌ست بواری میدیاوانی جێی راستی وئارامبوونه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌لگه نین,له كاتێكدا راگه‌یاندن له باشوری كوردستان ده‌توانێت رۆلێكی ئه‌رینی و كاراتر ببینێ له ده‌رخستنی ڕاستیه كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وكوولتوری و په‌روه‌رده‌یی و كارگێڕیه‌كان و هۆكاری ئه‌وقه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕوویی كوردستان بووه‌ته‌وه كه‌چی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌كه‌ی خۆی له‌بیركردووه ته‌نیا به‌ده‌وری كێشه سیاسیه‌كان دخولێته‌وه نایه‌ت به شوێن گرفته‌كانی مرۆڤه‌كاندا بڕوات وبزانێت كۆمه‌ڵگه چی ده‌وێت.
میدیاوانی له باشوری كوردستان له بری ته‌رخانكردنی ته‌واوی كات و توانایی خۆی بۆ ململانێی سیاسی نێوان حیزبه‌كان بهاتبایه كاری له‌سه‌ر هاتنی ئاواره عه‌ره‌به‌كان وكاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه‌بوونه‌ته تێكدانی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی و ئه‌منی, كه‌چی میدیایی كوردی كه‌وتووه‌ته زینووكردنه‌وه‌ی زۆنی (زه‌ردوسه‌وز) كه بوونه‌ته هۆكاری دابه‌شبوونی خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌ك شێواندنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی, تانه‌چیته سه‌ر ئه‌نته‌رنێت و سه‌یری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كه‌یت نازانیت میدیاوانی كوردستان چ دۆخێكی خوڵقاندووه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤه‌كان دروستكردووه!, ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ندێك له‌و ده‌زگا میدیاوانی و ڕاگه‌یاندنانه ده‌گه‌ڕیته‌وه كه ڕیگا خۆشكه‌ربوون بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه, ئه‌ویش له میانی هێنانه سه‌ر شاشه‌وبه‌رده‌م مایكی (رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن) چه‌ند به‌ناو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كۆلكه سیاسی كه وایان له خه‌ڵك كرد هیچ رێزوحورمه‌تێك له پیرۆزیه‌كان نه‌گرن و رایه‌له‌كانی خۆشه‌ویستی و ڕێز له په‌یوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسیه‌كان له‌رزۆك بكه‌ن تا بگاته ئاستی مه‌ترسی لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
منداڵان و بووکە بە بارانە …. رەزا شوان
(بووکـە بە بارانـە) یەکێک لە‌و نەریتە دێرین و رەسەنە کوردییانەمان، کە مێژووی بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، مایەی شادی و دڵخۆشیشە، کە تا ئەمڕۆش ئەم نەریتەمان بە نەمری ماوەتەوە، بەڵام بە هۆی وێرانکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان و، ئابڵوقەدانی زۆربەی گوندەکان و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاوای کوردستان، لە لایەن داگیرکەرانی رەگەزپەرستەوە، تا ئەمڕۆش زیاتر لە نیوەی ژمارەی گوندە وێرانکراوەکانی باشووری کوردستان ئاوەدان نەبوونەتەوە. تا ئێستاش داگیرکەران دژایەتی هەموو داب و نەریتێکی رەسەنی کوردیمان دەکەن.. لە هەندێ ناوچەی کوردستان دا، بووکە بە بارانە وەکو جاران ناکرێت و خەریکە ئەم نەریتەمان بەرەو کاڵبوونەوە بچێت. رێوڕەسمی بووکە بە بارانە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دا، بۆ هەمان مەبەست و بە هەمان شێوە بەڕێوەدەبرێت.
جاران منداڵان و گەورەکان پێکەوە بووکە بە بارانەیان دەکرد، بە زۆریش لە گوندەکان و کەمتریش لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەدەبرا.. بەڵام لە ئەمڕۆدا بووکە بە بارانە تایبەت بووە بە منداڵانەوە، گەورەکان (کۆسە) دەکەن کە هەر لە هاوشێوەی بووکە بە بارانەیە بە کەمێک جیاوازییەوە.. هەروەها (نوێـژە بـارانە)ی بە کۆمەڵیش دەرکرێت.. نوێژە بارانە دیاردەیەکی تازەیە و کەوڵێکی ئاینی بە خۆوە پێچاوە.. بەڵام نە کۆسە و نە نوێژە بارانە، نەیان توانیوە و ناتوانن جێی بووکە بە بارانەی منداڵان بگرنەوە یا ئەو رەسەنایەتی و خۆشییەیان هەبێت.
بێگومان باران بارین مایەی خێروبێر و فەڕ و هات و بوژانەوەیەی زەوییە، مـژدەی خۆشی و شادییە، ئاو زۆر دەبێت و دەغڵ و دان و باخ و بێستان پاراودەبن، لەوەڕ و گژوگیا زۆر دەبن. باران هیوا و بەختەوەری و شادی و گەشی و خۆشی بە جووتیاران دەبەخشێت، چونکە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانیان، بەروبوومی دەغڵ و دان و دانەوێڵە و بەری باخ و بێستان و ئاژەڵەکانیانە.. سەرچاوەی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەویش ئاوی باران و بەفرە.. زۆر ساڵ بە هۆی کەم بارین و وشکە ساڵییەوە.. ئاو کەمی کردووە، دەغڵ و دان بێ بەرهەم بوونە و، ئاوی کانی و بیر و جۆگە و خڕ و چەمەکان وشکیان کردووە، گیا و گۆڵ و لەوەڕ و کەم بوونە و زوو وشکبوونەتەوە.. بەشێک لە گوندنشینەکانمان ناچار بوونە کە بە ماڵ و مەڕ و ماڵاتەکانیانەوە بەرەو کوێستانەکانی کوردستان رەوبکەن و بە دوای ئاو و لەوەڕدا بگەڕێن.. ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ درووستکردبوون.
بووکە بە بارانە.. نەریتێکی کۆنی کوردانە.. هەر ساڵێک کە باران نەبارێت یا کاتی پەڵە بەسەربچێت و ترسی وشکە ساڵی هەبێت. منداڵان و مێردمنداڵانی کـوڕان و کچـانی کورد لە گوندەکان و شارۆچکەکان و لە هەندێ لە گەڕەکەکانی شارەکانی کوردستان دا، لە ناوەڕاستی وەرزی پایـز، یا لە سەرەتای بەهاردا، بووکە بە بارانە دەکەن. بە گۆرانی و یاری و چەپڵەلێدان و بەزم، ئەم ریوڕەسمە کوردەوارییە، بە شێوەیەکی خۆش بەڕێوە دەبەن.. منداڵان نزا دەکەن و لە خوا دەپاڕێنەوە کە بەزەیی بە فەقیر و بە هەژاران و بە جووتیاران دا بێتەوە، بارانیان بۆ ببارێنێت و دڵیان خۆش بکات و هیوایان ببوژێنێتەوە و نیگەرانیان بڕەوێنێتەوە و گرانی روویان لێنەکات.
هەر لە دێر زەمانەوە، رێوڕەسمی (بووکـە بە بارانـە) بە زۆری لە لایەن منداڵانەوە بەڕێوەبراوە، چونکە منداڵان هێمای دڵ‌پاکی و بێگوناهی و بێتاوانین، خۆشەویستی خوان.. بە بڕوای خەڵکیش، خوا دڵی منداڵان ناشکێنێت و نزا و پاڕانەوەکانیان قبووڵ دەکات و باران دەبارێنێت.
بۆیەش ناوی لێنراوە (بووکە بە بارانە) چونکە بووک هێمای جوانی و قەدەمخێری و پیرۆزییە.. هێمای خۆشی و شادییە.. زۆر جاریش وا رێکەوتووە کە لە کاتی بووک گواستنەوەدا، لە پایز یا لە بەهاردا، باران باریوە. خەڵکەش وتوویان بووکێکی پێ بە خێرە.. مەبەست لە بووکە بە بارانە ئەوەبووە، کە سەرنجی ئاسمان بە لای زەویی تینوودا رابکێشن. ئاویش هەموو شتێک پاک دەکاتەوە، هەر بەو نیازەوە ئاویان بە سەر بووکە بە بارانەدا کردووە، گوایە خەڵکی بە زۆری گوناهبارن، بڕوایان وایە کە بەو ئاوکردنە بەسەر بووکە بە بارانەکەدا، لە گوناهەکانیان پاک دەبنەوە.. لەوانەیە ئاسمان بەزەیی پیان دا بێتەوە و باران ببارێنێت.. لە کورتە باسێکی وادا نامانەوێت لەرووی لۆژیکی و ئەفسانەییەوە، رای خۆمان لەم بارەیەوە بخەینە روو.
چۆنییەتی دروستکردنی بووکە بە بارانە، منداڵان بە هاوکاری گەورەکان، لە دارێکی درێژ یان لە قامیش، لە شێوەی (خـاچ) و لە سیمای بووک دا (بووکەڵەیەک) دورست دەکەن، جلی کچانەی کوردی رەنگاوڕەنگی لەبەردەکەن و بووک ئاسایی زۆر جـوان دەیڕازێننەوە.. ئینجا منداڵێکی چوست و چالاک و رەند، کچ بێت یا کوڕ، بووکەڵەکە بەرز دەکاتەوە و پێشی منداڵەکانی تر دەکەوێت و دەکەونە رێ، هەموویان پێکەوە بە یاری و بە چەپڵەلیدان و بە ئاوازەوە، گۆرانی (بووکە بە بارانە) دەڵێن.. کۆڵان بە کۆڵان، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن.. کە بچنە بەر دەرگای هەر ماڵێک، کابانی ماڵەکە، لە بەردەم دەرگاوە یا لەسەر بانەوە، گۆزەیەک یا جەوەنەیەک یا کاسەیەکی پڕ لە ئاو بەسەر (بووکەڵەکە ـ بووکە بارانەکە) دا دەکات، بە نیازی هاتنەدی مرازی خەڵکیش دەرزییەک لە بووکەڵەکە دەدات.. ئینجا شتێک لە پارە، مێوژ، گوێز، خورما، نوقڵ، نیسک، ساوەر، بە منداڵەکان دەدات. لە دوای گەڕانی ماڵەکان.. منداڵەکان دەچنە ماڵێ یەکێکیان و شتەکان لە نێوان خۆیان دا بەش دەکەن.. زۆر جاریش کابانی ئەو ماڵە نیسک و ساوەرەکەیان بۆ لێدەنێت و منداڵەکان پێکەوە دەیخۆن.
ئەو بەستە و گۆرانییە فۆلکلۆرییانەی کە منداڵان لە دوای بووکەڵەکە بە بارانەکەوە، بە کۆمەڵی و بە ئاوازەوە دەیڵێنەوە.. بە زۆری تایبەتن بە بارانەوە، بریتین لە نـزا و لە پاڕانەوە لە خوا بۆ ئەوەی باران بۆ فەقیر و بۆ هەژاران ببارێنێت.. ئەمانە چەند نموونەیەکن لە‌و گۆرانییانەی کە منداڵان بە ئاواز و بە یاری و گۆرانییەوە دەیانڵێنەوە:
(هەیـاران و مەیـاران) من کە منداڵ بووم.. ماڵمان لە دێیەکی نزیک شاری کەرکوک بوو.. لە سەرەتای پایزدا، گەر هەور بوایە و ئاسمان خوناوی(نەرمە باران)ی بکردایە، منداڵانی دێیەکەمان کۆدەبووینەوە.. هەردوو باڵمان راست دەکردەوە و بە دەوری خۆمان دا دەسووڕاینەوە.. بە کۆمەڵی لەگەڵ یاری دا ئەم کۆپلەیە گۆرانییەمان دەوت:
هەیـــــاران و مەیـــــاران
یاخـــوا ببــــاری بـــــاران
بۆ فـەقــیر و هـــــەژاران
ئەمسـاڵ ببــارێ بـــــاران
لە هەندێ ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان دا، هەمان کۆپلە بە کەمێک گۆڕانەوە:
هەنــــــاران و مەنـــــاران
یاخـــوا داکــــاتە بـــــاران
بۆ فـەقــیر و هــــــەژاران
یاخــوا بـــــاران ببـــــارێ
بۆ سەر قوڕینەی بەهارێ
(بووکە بە بارانێ) ئەم گۆرانییە فۆلکلۆرییە، بە زۆری منداڵان بە کۆمەڵ و بە ئاواز و بە یارییەوە، بە دوای بووکەڵەی (بووکە بە بارانە) ەوە دەیڵێنەوە:
بووکـــــە بە بـــــارانێ
ئـــاوی بن دەغــــڵانێ
سەعــــاتی جـــــارانێ
لە هەندێ ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان، گۆرانی (بووکە بە بارانی) بەم شێوەیەیە:
بووکــــــــە بــــــــارانێ
بوکــــــــــە بــــــــارانێ
یاخـــــــــوا ببـــــــــارێ
یا شـــای هـــــــەزاران
داکـــــــاتە بــــــــــاران
بۆ فەقـیر و هـــەژاران
گەنــم هیـچی نەمــــاوە
هەمـووی پرووشـــقاوە
بووکـــــــە بـــــــــارانێ
بووکــــــە بــــــــــارانێ
یاخـــــــــوا ببـــــــــارێ
لە دەڤەری (بادینان) یش لە باشووری کوردستان، ساڵی جارێک یا دوو جار، لە وەرزی پایز و بەهـاردا، بە هەمان شێوەی ناوچەکانی تری کوردستان، لە زۆربەی گوندەکان و شارۆچکەکان دا، منداڵانی كچان و کوڕانی بارانخـواز (بویـکا بـارانێ) دەکەن.. ئەمەی خوارەوەش، گۆرانییەکە کە لە پەرتوکی (ئـەدەبێ زارۆکــا) وە وەرم گرتووە، لە لێکۆڵینەوەی (محەمەد عەبدوڵا ئامـێدی) یە کە لە (٢٠٠٥) دا لە سلێمانی چاپکراوە:
بویــــــکا بـــــــــاران دەڤــێ
دەخلەکێ ئـــــــەرزان دەڤــێ
تەرزانيـــــا ســـــالان دەڤــێ
* * * * * * * * * * * *
بویــــــکا مــە خــێلی خــێلی
نادەینــــە حـەســــەن گـــێلی
دێ دەیــــــنە ئـامـــــــێدی یـا
دێ دانــــە سـەر کـورسی یـا
دێ پــێ دادەن شــەمـسی یـا
بـژمـــــێرن عـەبــــــاسـی یـا
* * * * * * * * * * * *
بویــکا مـە یـا ل ئەڤــــرازی
یا دکــە تـە گــــازی گــــازی
چەنگە کـێ رزقـی دخــــازی
* * * * * * * * * * * *
بویــــکا مەیـــا ل مەگـــــلانا
یا دکـەلـــــوژیت کــــــــەزانا
خــــودی بـــدەت بـــــــــارانا
هونەرمەندی کوردمان مامۆستا (سەلاح محەمەد کۆیی) کە لە لای منداڵان کوردمان بە (مام عـەوڵا) ناسراوە.. یەکەم هونەرمەندی گۆرانبیژی کوردە کە بە گۆرانی ئەم نەریتە کوردەوارییەی بەرز راگرت و بە نەوەی نوێی ئاشنا کرد.. مامۆستا سەلاح محەمەد بە بەشداری کچۆلەیەکی چاوگەشی دەنگخۆش و کۆمەڵە منداڵێکی جوانی کچان و کوڕان بە جلی جوانی کوردییەوە، گۆرانی (بووکە بە بارانە)ی لە کلیپێکی رەنگاوڕەنگ دا بۆ (تەلەفزیۆنی کوردستان) تۆمارکرد. مام عەوڵا بێجگە لەم گۆرانییە.. چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری خۆشی تریشی بۆ منداڵان تۆمار کردوون، لەوانەش (هەلـور بلـور) شایەنی ئەوپەڕی دەستخۆشییە.. ئەمەش گۆرانی (بووکە بە بارانە) کەی (مام عەوڵا) یە:
هەیـــــــاران و مەیــــــــاران
یا خــوا داکـــــاتە بــــــــاران
بـۆ فەقـــــیر و هـــــــەژاران
قەومی حەسەن و حوسـێنان
هەمووی قڕبوون لە توینیان
* * * * * * * * * * * * *
خوایـــە بـــــاران ببـــــــارێ
لـــە لادێ و لــە شـــــــــارێ
لە ســـبەینـێ تا ئێــــــــوارێ
بـە لــیزمە بێــتە خــــــوارێ
* * * * * * * * * * * *
بووکـــــــــە بـە بـــــــــارانێ
ئـــــــاوی بـــن دەغـــــــڵانێ
سەعـــــــــاتـی جـــــــــارانێ
لە دێـــــــــريـن زەمــــــــانێ
* * * * * * * * * * * *
بووکــــی نــــاو باغـــــــــانە
چەنـــد خــــــان و مـــــــــانە
لـە گـــــــــەورە مــــــــــاڵانە
لـە دێـــــــرین زەمــــــــــانێ
* * * * * * * * * * * *
بووکــە چـۆتە سەر کەپــرێ
لێــــــــــدەدا دەف تـەپــــــڵێ
لـە کەسیش ناکــا شـــەرمێ
لـە دێــــــرین زەمــــــــــانێ
* * * * * * * * * * * *
شەمـوولەی مـن چـی دەوێ
مێـــوژی عەمـــارانی دەوێ
شەکـری لە شـــارانی دەوێ
دیــــــاری منـــــداڵانی دەوێ
* * * * * * * * * * * *
شەمـوولەی لە نــــاو رەزی
بـــای لێــدەدا و دەلــــەرزي
فــــــڕدەکـا ئـــاڤی تــــــەزی
بە جــوانــیەکەی دەنـــــازی
* * * * * * * * * * * *
شەمـوولەی مـن چـی دەوێ
مێـــوژی عەمـــارانی دەوێ
شەکـری لـە شــارانی دەوێ
دیـــــاری منـــــداڵانی دەوێ
* * * * * * * * * * * *
ساڵی پار (٢٠١٧) لە شاری (کامـیاران) لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ساوایانی سێ باخچەی ئەم شارەوە. بە شێوەیەکی رێک و جوان، رێورەسمی (بووکە بە بارانە) یان بەڕێوەبرد. بە گەرمی ئافەرین و دەستخۆشی لە دادە دڵسۆزەکان لە منداڵە جوان و چاوگەشەکانی ئەم سێ باخچەیە دەکەین، کە ئەم نەریتەیان بە منداڵانی ئەمڕۆمان ئاشنا کرد، تا بیزانن و لە یادیان بمێنێت.
هەر ساڵی پار هونەرمەندی کوردمان کاک (ئـاریان رەزایی) کە لە دایکبووی شاری سەقزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندکاری بەشی سینەمایە لە زانکۆی تاران. بە هاوکاری خاتوو (میـنا سەهبانی) بە شانۆگەری (بووکە بە بارانە) لە فیستیڤاڵی شانۆی منداڵان دا لە شاری (تـاران) بەشدارییان کرد.. جێی سەرنج و دڵخۆشی و دەستخۆشی بینەران بوو. بووکە بە بارانە، یەکێکیش بوو لە‌و شانۆیانەی کە خەڵات کران.. هەر ئەم شانۆیە لە چەند شوێنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دا نمایش کرا، بووە مایەی شادی و خۆشحاڵی بینەران، بە تایبەتیش منداڵان.
لە هەشتەمین فیستیڤاڵی (ژیـار) دا بۆ فـیلم و بۆ وێنەی کێشراوی منداڵان، لە شاری (سـنە) ی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند فیلمێک و چەندین تابلۆی وێنە نمایش کران. یەکێک لە‌و فیلمانە، فیلمی (بووکە بارانە)ە بوو، لە ئامادەکردن و دەرهێنانی (شەمسیا ناسری) و (تەیموور قـادری) یەکێکیش بوو لە فیلمە خەڵاتکراوەکانی ئەم فیستیڤاڵە..
پەرتوکێکیش بە ناوی (بویکا بارانێ.. یاریێن کوردەوەرای) کە کاک (محەمەد حەسەن بنـاڤی) بە زاری کرمانجی باکوور نووسیوێتی و لە (٢٠٠٢) دا لە هەولێر چاپکراوە. حەزمان دەکرد بۆ دەوڵەمەنکردنی ئەم باسە ئەم پەرتووکەشمان بخوێندایەتەوە.. بەڵام تا ئەمڕۆ چاومان بەم پەرتوکە نەکەوتووە.
خۆزگە و هـیوای ئەوەش دەخـوازم کە، دادەکانی باخچەکانی ساوایان، لە باشووری کوردستان دا، ئەوانیش ئەم نەریتە کوردییەمان بەرز و زیندوو رابگرن، منداڵانی باخچەکانیان، لە رێی نمایشی شانۆییەوە بە (بووکە بە بارانە) ئاشنابکەن.
(باران) پانتاییەکی باشی گرتۆتەوە لە ئەدەبی کوردی و لە گۆرانی فۆلکلۆری کوردی و لە هۆنراوەکانی هەندێ لە‌و شاعیرانەش کە بۆ منـداڵان هۆنراوە دەنووسن.. یەکێک لەوانەش کەڵە شاعیری گەلەکەمان کاک (لەتیف هەڵمەت)ه، لە راستیش دا کاک لەتیف هەڵمەت لە هۆنراوەیەک زیاتری لەسەر باران هەیە و، لە چەند هۆنـراوەیەکیش دا بە جوانی و ئاسانی باسی لە سوودەکانی باران بۆ منداڵان کردوون.. لە (دیوانی منداڵان)ی کاک لەتیف هەڵمەت.. بۆ ئاماژەپێدان، ئەمە کۆپلەی یەکەمی هۆنراوەی (بـاران) ی کاک هەڵمەتە، کە سێ کۆپلەیە، شایەنی باسیشە لە لایەن هونەرمەندێکی پیاوی سویدییەوە، هەر بە زمانی کوردی (بـاران)ەکەی کاک هەڵمەت بە گۆرانییەوە دەیڵێـتەوە:
(بـــاران)
بـارانە… بـارانە
بـاران هـاوڕێی گشتمانە
دایـکم دەڵێ:
هەرچـەن بـاران ببـارێ
لەگـەڵ هەموو نمەیەکدا
گوڵێکی جـوان
دێتـە خـــوارێ
لە ئاســــمان..
بووکە بە بارانە، لە لایەن گەلێک لە گەلانی تریش دەکرێت، بۆ نموونە گەلی ئەمازیغی کە لە باکووری ئەفریقادا دەژین، بە زۆریش لە وڵاتانی مەغریب و جەزایر و تونس دا، ئەوانیش بە هەمان شێوەی کورد، ئەمازیغییەکان بووکەڵەی (بووکە بە بارانە) کە پێي دەڵێن (یالغـونجا) بە واتا کەوچکی گەورە دارین، لە قامیشی گەڵا سەوز دروستی دەکەن و جلی ژنانەی لەبەردەکەن و کەوگیرێکی داری گەورەش بە سەریەوە دەبەستن، ژن و منداڵان دوای بووکە بە بارانەکە دەکەون.. بووکە بە بارانە کونترین و باوترین نەریتی ئەمازیغییەکانە، هەر لەمانیشەوە عەرەبەکانی باکووری ئەفـریقا ئەم داب و نەریتەیان وەرگرتوون و بەڕێوەی دەبەن.. میژووی سەرهەڵـدانی نەریتی بووکـە بارانەیانەی ئەمـازیغی، بە چیرۆکێکی ئەوینداری ئەفسانەییەوە گرێ دراوە. چیرۆکی ئەوینی خوای باران لەگەڵ کچێکی زۆر جوانی ئەمازیغی (تەسـلێت و ئونـزار) کە پەیوەندی بە باران بارین یا نەبارینەوە هەیە.. هیوادارم لە دەرفەتێک دا باس لەم چیرۆکە ئەفسانەییەی ئەمازیغییەکان، بۆ خوێنەرانی کوردمان بکەین.
دووبارەش هیـوای ئەوە دەخوازم ـ باران ببارێت یا نەبارێت ـ هانی منداڵانی کوردمان بدەین، کە لە گوندەکان و شارۆچکەکان و لە باخچەکانی ساوایان لە کوردستان دا، لە وەرزی پایز و لە سەرەتای بەهاردا، ساڵانە رێوڕەسمی (بووکە بەبارانە) بەڕێوەبەرن و نەهێڵن ئەم نەریتە کوردەوارییەمان کاڵبێتەوە.
نەرویـج: ١/١/ ٢٠١٨
بەجێماو..!! … چالاک ئـاغجەلەری
لە کۆتایی ساڵدا
باخێک .. چەند دارێکی
ئـاو نەدراو و ھەندێ گوڵی
ووشکەوە بووی
لێ بەجێما..!!
منداڵێک .. بە جیا لە بوکەڵە
شکاو و تیتلە کۆنەکانی
خوشکەکەی ، ئـەو قوتیلەیەی
دایکی پێیدا
لە بۆ سواڵی چۆڕە نەوتێ،
لێ بەجێما..!!
ژنەکانیش .. وەک بەردەوام
نەڕەی پیاو و سەرپۆشی
ڕەشیان
لێ بەجێما…!!
زمانحاڵی نیشتمانیش
وەک ڕاھاتوون
چارۆکەیەک پڕ لە درۆ و
ھەندێ پەڕەی بانکی
پڕ ژمارە و
شکست تێکیان
لێ بەجێما…!!
ھەرچی خۆشمە
حەسرەتێک و
یەک .. دوو ووشەم
لێ بەجێما.
٢٩/١٢/٢٠١٧
تۆرۆنتۆ


