:پۆپۆلیزم و ئۆتۆکراتەکان ئایا سەردەمی دیموکراسی لەکۆتاییدایە ؟…نووسینی Anna Sauerbrey

و. هەڵۆ بەرزنجەیی

————————————–

ـ خەرمانێک لە کتێب و وتار ئاماژە بە نزیکبوونەوەی کۆتایی دیموکراسی دەکەن.
ـ چی لەم گێڕانەوانەدا ڕاست نییە و بۆچی چیرۆکی کۆتایی جیهان شتێکی ترسناکە.

دەشێ تا ئێستا هەستت پێ نەکردبێت،بەڵام دیموکراسی لە مردندایە. ئێمە لەسەرەتای سەردەمێکی نوێداین، بەڵام بەلانی کەمەوە نالیبەڕاڵی، ئەگەر نەشڵێم قۆناخێکی ئۆتۆکراتی. نەک هەر لە ئاسیا، ئەمریکای لاتینی یاخود باکوری ئەفریکا،بەڵکو لێرەش، لەناوەندی ڕۆژئاوا! هەر نەبێت لە هەنووکەدا زۆر ئەقڵی گەورە و بلیمەت تا بێت بەردەوام باسی لێوە دەکەن.
بەدەگمەن هەفتەیەک تێپەڕێت، بەبێ دەقێکی دەستنیشانکەری کات time-diagnostie text ، هۆشداری هەرەسهێنان نەدات.” دیموکراسی لیبەڕاڵی لە توخمی خۆیدا دادەڕۆخێ”.
yascha Mounk بەرەگەڕ ئەڵمان و ئەمریکایی زانکۆی هارڤارد لە کتێبەکەیدا “ڕووخانی دیموکراسی” کەوا لە مانگی ٢ دا دەرچووە و بارودۆخەکە “دراماتیکییە” و ” نوێیە” و “ترسێنەر”ە. هەروەها پرۆفیسۆرەکانی هارڤارد Steven Levitsky و Daniel Ziblatt ترسیان هەیە،”ئایا دیموکراسییەکەمان لەبەردەم مەترسیدایە”؟ پرسیار دەکەن بە چاوبڕینە وڵاتە یەکگرتووەکان لەوەی “چۆن دیموکراسی دەمرێت ـ How Democracies Die „ کە بڕیارە لەمانگی گوڵان دا بە زمانی ئەڵمانی بڵاوبێتەوە. ” بەهاری ئۆتۆکراتییە” ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەHenri J. Barkey لە گۆڤاری „The American Interest ” ئەمە دەچرپێنێ.

نووسەری بەریتانی Edward Luce لە” پاشەکشەی لیبەڕالیزمی ڕۆژئاوایی ـ „The Retreant of Wesern Liberalismus هۆشداری دەدات” دیموکراسی لیبەڕاڵی ڕۆژئاوایی، هێشتا نەمردووە، بەڵام ڕووخانی زۆر نزیک بۆتەوە، وەک ئەوەی زۆرێک بەئاواتی ئەوەوەن”. و Jan Zielonka پرۆفیسۆر بۆ سیاسەتی ئەوروپایی، لە St.Antony,sCollege in Oxford دەستنیشانی کردووە، “ئێمە لە دژە پەرەسەندنێکدا دەژین،” . هەڵبەت مرۆ دەتوانێ لەسەر ئەم بابەتە زۆر بڕوات و بنووسێ.

ماوەیەکی درێژ، مرۆ دیموکراتیزەکردنی بە “کۆتایی مێژوو” دادەنا

باسکردنی بەسەرچوونی دیموکراسی شتێکی دراماتیکی، تاریکی ڕاکێشە. پیاو زۆر کەم متمانە بەخۆی دەکات،باوەڕ بەوە بهێنێ. لێرەدا هەندێ شت هەیە دژ بە گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە بوەستێتەوە. لێگەڕی ئێمە سەرەتا لە هەستی کۆتاییهاتنی جیهان تێبگەین.
مێژووی جیهانگەریی و سەرکەوتنی دیموکراسی لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٧٠، بە “شەپۆلی سێیەم” .١٩٧٤ تەنیا ١/٣ هەموو دەوڵەتەکان دیموکراسی بوون. تا ناوەڕاستی ساڵانی ٢٠٠٠، بەپێی سەرژمێری زانستکاری سیاسەتLarry Diamond لە ڕێژەی ٦١ وڵاتی هەڵبژێردراوی جیهان دا، رێژەی ٤١ یان لایەنگری دیموکراسی لیبەڕاڵین، ئەمە هی ساڵی ٢٠٠٠ هەزارە، واتە دەوڵەتەکان کە لەتەک هەڵبژاردن دا، بنەمەکانی تری دیموکراسییان جێبەجێ دەکرد، بابڵێن مافی تاکەکەس و بەتایبەتی پاراستنی.

ساتێ ساڵی ١٩٨٩ دیوارەکە ڕووخا(مەبەست دیواری بەرلینە ـ هەڵۆ)،شورەوی داڕما و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات کەوتنە سەر ڕێی دیموکراسی ، هەستی گۆڕانی ڕۆژگار، بەربڵاوتر بوو. لە وتارێکی بەناوبانگ دا لە” „The National Interest دا Francis Fukuyama ی نووسەر ئاشکرای کرد، ” ئێمە هەر کۆتایی شەڕی سارد نابینین، یاخود کۆتایی سەردەمێکی دیاریکراوی قۆناخی دوای مێژووی جەنگ، بەڵکو کۆتایی مێژووش بۆ خۆی: ئەمە واتای ئەوەیە، کۆتایی خاڵی پەرەسەندنی ئایدۆلۆژی مرۆڤایەتی و بڵاوبوونەوەی دیموکراسی لیبەڕاڵی بە جیهان دا، وەک دوا فۆڕمی گردەبڕی ڕژێمی مرۆیی”.
ئەمڕۆ ئێمە بە پێی نووسینی زۆر لە نووسەران، گەواهی ئاکامی کۆتایی مێژووین. لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٠ هەزارەوە Larry Diamond ی نووسەر و ئەندامی دامەزرێنەری Journal of Democracy“ ” لە ٢٠١٥ دا، لە تێکستێکدا کە زۆرجاران لێی وەرگیراوە و ئاماژەی پێدراوە، لە ئامادەکردنی سیستەمی دیموکراتی لە جیهان دا، سەرەتا وەستان و پەککەوتن بەکارهێنراوە، پاشان لێدوانی ڕەخنەگرانەی نەرمۆک. لە ساڵی٢٠٠٠ دا، ٢٥ پەککەوتن و داڕمانی سیستەمی دیموکراتی ڕوویان دا، لە نێویاندا ڕووسیا، ئۆکرانیا و تورکیا. ئەم ژمارەیە لە دەروازەی زۆر تێکستی دەستنیشانکردنی کات دا خۆی دەبینێتەوە.، شتێ لەم بابەتە لە کتێبەکەی Luce بە ناوی ” The Retreat of Western Liberalism” .

ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆچبەرە عەرەبەکان دا، جارێکی تر هیوای دیموکراسی چەکەرەی کردەوە، مرۆ دەتوانێ بە کۆتاییەکی توانجئامێزەوە بڵێ، ڕۆژئاوا وا بیری دەکردەوە،گەر ئێستا ئۆتۆکراتەکانیی کولتووری عەرەبی تێبگەن، چی باشە و ڕاستە، ئەوە مانای وایە تا ئێستا هێشتا مانای شتێ لەناو دیموکراتیدا ماوە، بەڵام دوایی میسر کەوتەوە پاشەوە، بۆ ناو حوکمی بەربەرێتی.

ڕوانگەی Trump: بەلای ئێمەوە ئاساییە، ئایا ئەوانی دیکە دیموکراسین
هەڵبژاردنی Donald Trump ،دڵتەنگی بەکاربراوی زیاتر کرد. لە ئێستادا ئەمەریکا دووجاران مەحکومی کەوتنە: لەمامەڵە و هەڵسوکەوتی دیموکراتیزەکردن دا، لەدوای هەوڵێکی خوێناوی سەرنەکەوتووانە لە عێراق و ئەفغانستان، کشانەوە لە سەردەمی Barack Obama.
دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییەکەیدا: جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەلای ئێمەوە ئاساییە، ئایا ئەوانی دیکە دیموکراتین، تەنها وڵاتانێک هەن، بەرژەوەندییەکانی ئێمە دابەش دەکەن، وە ئەوانەشی ئەوە ناکەن . زۆر کەس باوەڕیان وایە، ئەمەریکا ڕەونەقی خۆی وەک سەرمەشق و نموونەیەک بۆ دیموکراتیبوون لەدەست دەدات . لە جیاتی ئەمە ئێستا پێشبڕکێی سیستەمی تر هەیە. چین دەریخستووە، چۆن پیاو دەتوانێ لە ڕووی ئابوورییەوە سەرکەوتوو بێت، بێ ئەوەی پێویست بکات، لەهەمان کاتدا دیموکراسی بێت. ڕەوڕەوەی مێژوو بەرەو دواوە وەردەچەرخێ.
ڕوونکردنەوەی ئەمە گرێ دراوە بە حەقیقەتی یاخود بە پرۆسەی هەڵوەشانەوە لە نێو دیموکراسی ڕۆژئاوادا.Y.Mounk دەنووسێ، لە زۆر وڵاتانی ڕۆژئاوادا خۆشەویستی مرۆڤ بۆ دیموکراسی سارد بۆتەوە. بەهای ڕەزامەندیی لە ئەمەریکا و ئەوروپا دەکەوێت، ئەلتەرناتیڤی ئۆتۆریتێتی سەرنجڕاکێشتر و دڵفڕێنتر دەنرخێندرێ. بەتایبەتی خانەگومانی لە دیموکراسی وەک ئەو دەڵێ، لای ئەو گەنجانەیە کە دێن بۆ هەڵبژاردن. لەمەوە ئەوشتە بە ئاکامێک دەگات” گەنجان ئێمە قوتار ناکەن” و ” گومان دەکرێ دیموکراتی سەقامگیر، هەتا بێت زیاتر وەک ناسەقامگیر دەردەکەوێت”.

Yascha Mounk،دەبینێ خۆشەویستی خەڵکی بۆ دیموکراسی سارد دەبێتەوە.
هاوکات Mounk وای دەبینێ: لەبەریەکهەڵوەشانەوە و تیاچوونی دیموکراسی و مافە. دیموکراتی لیبەڕاڵی گەرەنتی دەسەڵات دابەشکردنی دەوڵەت دەکات، بەشداری ڕێکخراویی و هاوکات پارێزگاریکردنی مافە بنچینەییەکانی تاکەکان لەبەردەم ستەمی زۆرینەدا.
ئەم یەکبوونە هەڕەشەی داڕووخانی لێدەکرێ،وەک .Mounk دەڵێ: ئەگەر مەسەلەکە بەپێی پۆپۆلیزم بڕوا،دیموکراسی بێ ماف دەبێت، کەواتە دامەزراوەی دیموکراسی، بەڵام هیچ نییە پارێزگاری لە مافی تاکەکان بکات.

لە تەکنۆکراتیدا، وەک لە یۆنانی قەیرانی داراییدا،یاخود یەکێتی ئەوروپادا،.Mounk” مافی بێ دیموکراتی” دەناسێ. لە ڕاستیدا مافی تاکە کەس پارێزراوە، لێ بەشداری ڕاستەقینەی هاوڵاتی نییە.
هەندێ نووسەری تر لە پەرۆشی کولتووری دیموکراسییدان، لە لووتکەی دەوڵەتانی ڕۆژئاوادا” چۆن وەک دیمۆکراتی دەمرین” Levitsky و Ziblattگەشەیەیان دا بە بنەمایەک، بۆ شێوە سیستەمێکی هۆشداری پێشوەخت، لەکاتی گۆڕانی دیموکراتی بە ئۆتۆکراتیدا، پێویستە زەنگ لێ بدات.
Levitsky گۆڕانی سیاسسی لە ئەمەریکای لاتینی خوێندووە،Ziblatt مێژووی ئەوروپا. بە سەرنج و تێبینییە مێژوویی و مێژووی هاوچەرخەکانیانەوە، پێشەنگی نیشاندانی چوار ئاماژەی وریاکردنەوەن لە کارەساتێک :

یەکەم : ئۆتۆکراتە درەنگ وەختەکان، یاسای بەڕیوەبردنی دیموکراسی دەدەنە دواوە.
دووەم: مافی ڕەوایەتی لە دژە سیاسیەکانیان دەسەننەوە، بۆ نموونە لەوەدا، ئەوەی ئەوان بەمەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی دادەنێن.
سێیەم : چاوپۆشی دەکەن لە زەبروزەنگ، یاخود بانگەوازی بۆ دەکەن .
چوارەم : ڕێگری و بەربەستی لە ئازادی دژەکانیان، یاخود میدیاکان دەکەن.
Donald Trump ڕێچکەی ئۆتۆکراتی دەگرێتە بەر
نووسەرەکان دەگەنە ئاکامێک، Donald Trump لە زۆر خاڵی کاتاگۆرییەکەدا کۆدەکەنەوە. ئەو ڕەوایەتی هەڵبژاردن و دژە کاندیدەکەی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.(“ملیۆنان” دەنگ بەتاڵ بوونەوە و سووتان،Hillary Clinton ساختەکارەcrooked ). ئەو پەلاماری میدیاکان دەدات، بەنێتی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی راستگۆییان ، هەندێ لە دەربڕینەکانی ،خوێندنەوەی بانگاشەی زەبروزەنگی لێ دەکرێ و تێدایە، وەک ئەوەی لەکاتی بانگاشەی هەڵبژاردن دا وتی، ئەگەر هیلاری کلینتۆن هەڵبژاردنەکە بەڕێتەوە، ئەوا چالاکوانانی مافی چەک(ئەوانەی لەگەڵ بازاڕی چەکدان لە ئەمەریکا،هەڵۆ) ڕەنگە بتوانن شتێ بکەن.

Levitsky & Ziblatt کۆتایی بەمە پێ دێنن، بێ چەندوچوون هۆکاری پەڕۆشخواردن زۆرن، ئەمەریکا دەتوانێ ڕێچکەی ئۆتۆکراتی بگڕێتەبەر. لە چۆکدادانی دیموکراتییەوە، سەرکەوتنی پۆپۆلیست و پرۆسەی پارچەپارچەکردنی ناوخۆیی وێنەیەکی گشتی بەدەستەوە دەدات، لە رۆژگاری گۆڕانکاری دەچێت. هەموو ئەم شتە جوان و رازاوانە بۆ چیرۆکی گەورە و کتێبی ناونیشان بریقەداری کۆتایی دنیا دەکرێ، هەروەک خاوەن دەزگاکانی چاپ و پەخشیش ئەمە بزانن و هەستیان پێ کردبێت، کە ئەم جۆرە بەرهەمانە بازاڕیان گەرمە و بە باشترین شێوە دەفرۆشرێن . بەڵام لە وردەکاریدا هەندێکیان وێنەکە دەشێوێنن.
Yascha Mounk لە تێزەکانیدا سەبارەت بە زیادبوونی خانەگومانی هاوڵاتی لەهەمبەر دیموکراتی لە ساڵانی2016&2017 وە، لەگەڵ هاوکارەکەی Roberto Foa لە وتارێکدا بۆ Journal of Democracy نمایشت کردووە. بەهاوڕێیەتی بەشدارکریکردنی میوانێک لە New York Times بە گرافیک، کە تێیدا هەڵوەرینی جۆشوخرۆشی بە شێوەیەکی دراماتیکیی نیشان دەدات. وتارەکە شەپۆلێکی مشتومڕی گەورەی دروست کرد، گرافیکەکە لەچاوتووکانێکدا بڵاوبۆوە.

زۆر توخم و ڕەگەزی تێزی ئاوابوون، لە بواری زانست دا مشتومڕی لەسەرە
لە زانستدا،نووسەران بەدڵنیاییەوە زۆر بەروبوومی بەرپەرچدانەوە و ناڕەزایی دەچننەوە . خاتوو Pippa Norris یەکێکە لە دیارترین توێژەرانی ـ پۆپۆلیزم. بڕیارێکی توند و زبری دا، لەسەر هەڵسوکەوتکردن لەتەک داتاکان و ئەو ئاکامگیرییەی لێوەیانەوە دەکرێت. بە پێچەوانەی ئەوەی Mounk&Foa بانگاشەی بۆ دەکەن، نەخشە و پێوەرێکی یەکگرتووی ئەوروپایی نییە، چۆن هاوڵاتی ” هێزی کارایی و بەجێگەیاندن” ی/ قوە الاداء، هەر یەک لە دیموکراتییان دەنرخێنن. هەروەها دیموکراتییەکی قەیرانی مانادار ، لەنێو هاوڵاتیانی نەوەی داهاتووشدا ـ بەمەش ئایندەیەکی تاریک و ڕەش ـ ناتوانێ دەستنیشان بکات.
بژاردەی دۆخی Mounks، “هەڵبژاردەییە”. لەنێو دەنگدەرانی ـ ترامپ دا ،زۆرن ئێستا پیر بوون. هەروەها هیچ بەڵگەیەکیش نییە بۆ تێزەکان بە شێوەیەکی گشتی دیموکراسی رۆژئاوا بێتە قوربانی، دامەزراوە گشتیەکان، ئەوانەی کە پارێزگاریی لە مافی تاکگەرایی دەکەن.

زانستکاری سیاسی هۆڵەندیErik Voeten، کە لەزانکۆی Georgetown لە واشنتۆن وانە دەڵێتەوە، بەهەمان ئاکامگیریی گەیشتووە. یەک خاڵی ڕەخنە، لەنێو زۆری تردا: World Value Survey وەک بنچینەیەک بۆ ئارگومێنتەکەی Mounk،ڕەزامەندی سەرخستن بۆ دیموکراتی دەکات، لەسەر پێوەرێک/ مقیاس لە یەکەوە تا دە.
Mounk&Foa لە گرافیکەکەیان دا، بەتەنیا دەی تەواوی وەک ڕەزامەندی نرخاندووە و هەموو وەرامەکانی تری نەرێنی نرخاندووە. بەم شێوەیە پێچاوپێچێکی سەیر و سەرنجڕاکێش دروست بوو.
هەروەها پرسگەلی، ئایا تازەترین سەرکەوتنی دەنگدەرانی پارتە پۆپۆلیستەکان، سەرەتای قۆناغێکی “دەورانی پۆپۆلیستی” یە.بێگومان دەمەتەقێی مشتومڕهەڵگری لەسەر ساز دەکرێت.

زانستکاران ئەوانەی تێکڕای مێژووی دوای جەنگ هەڵدەسەنگێنن، مەیلیان زیاتر بۆ ئەوەیە، مێژووی پۆپۆلیزم لەئەوروپا وەک چەرخە/ دەوران لە قەڵەم بدەن.٢٠١٣ یەکێ لە بەناوبانگترین لەمانە Cas Mudde وتارێکی بڵاوکردەوە، بەناونیشانی “سێ سەدە پارتی ڕادیکالی پۆپۆلیستی لە ئەوروپای ڕۆژئاوا: ئێ باشە؟”بەڵێ کاتی خۆی گۆڤارەکان و سیاسییەکان هۆشدارییان دا، لەمەڕ شەپۆلێکی پۆپۆلیستی.
Mudde نیشان دا ، شتێکی ڕوون و ئاشکرایە ئاقاری گشتی گەشەکردن نییە ـ ، ئەوەی پەیوەندی بە ئاکامی هەڵبژاردنەوەکان و ژمارەی پارتی پۆپۆلیستی لە پەرلەمانی ئەوروپای ڕۆژئاوا و کاریگەرێتیان لەسەر ناوەڕۆکی سیاسەت. ئەم وێنەیەی ٢٠١٣ لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابووردوودا گۆڕاوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا شیاوی بیرکردنەوەیە، سەرکەوتنەکانی هەنووکە وابەستەی قەیرانن، وەک بەشێک لە چەرخەکە دەردەکەون.

لەمەڕ پرسیاری،ئایا ئەمڕۆ دیموکراتی کەمترە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٠،بگرەوبەردەی لەسەرە
دواجار ئەو پرسیارە دەمێنێتەوە،ئایا ژمارەی دیموکراتەکان بەڕاستی لە جیهان دا بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە. گفتوگۆی مشتومڕهەڵگری لەسەر دەکرێت. بۆ نموونە Levitsky & Ziblatt بیروڕای خۆیان دەردەبڕن” چۆن دیموکراتی دەمرێت” بە گومانن لە دەستنیشانکردنی دیاگنۆزەکردنی چۆکدادانێکی جیهانی. وڵاتانی بۆ دواوە گەڕاوەوەی وەک هەنگاریا،تورکیا و ڤەنزەویلا، هێشتا هەر وەستاون بەرامبەر بە وڵاتانێ،کە بە هێزێکی گەورەوە دەیانەوێ دیموکراتی بن، شتێکی وەک کۆلۆمبیا، سریلانکا و تونس. زۆربەی دیموکراتە چەسپاو و جێگرەکان،دامەزراون:” هەروەها ئەگەر دیموکراتی ئەوروپا کێشەی زۆریشی هەبێت، لە ئابوورییەکی میللی لاوازەوە تا ئەنتی بزاڤی کۆچبەران، بەڵێ بەم شێوەیە بەڵگە کەمە بۆ ئەو بنچینە ڕاماڵینەی نۆرمەکان، وەک ئەوەی ئێمە لە ئەمەریکا دەیبینین.
وێنەی پاشەکشەی جیهانی دیموکراتی زۆر باش کار دەکات، گەر بێت و پیاو جیاوازی نەکات لە نێوان دەوڵەتانێ کە بە دیموکراتی هەڵبژاردن دەکات و دەوڵەتانی پێشکەوتوو، دیموکراتی لیبەڕاڵ.
لێگەڕی با ئێستاش هەندێ لەسەر رووسیا بنووسین ،کە خۆی لە ڕێگای دیموکراتی” هەمدیسان ” لاداوە. بەڵام ئایا ساڵی ١٩٨٩ ، بەڕاستی ڕووسیایەکی دیموکراتی ـ لیبەڕاڵ هەبوو؟.

بۆچی باسکردنی کۆتایی دیموکراسی مەترسیدارە
کەوابێ بێگومان هیچ کۆتایی، کۆتایی مێژوو نییە؟

بە ویژدانەوە پێویستە پیاو بڵێ، هەموو نووسەران جەخت دەکەنەوە، کەوا هیچ ئاکام و چارەنوسێک نییە لەم پرۆسەیەی ئێستادا. سەبارەت بەو ناونیشان و تێزە زەقانە لە زۆر باردا ئەمە کاریگەری وا دەبێت، هەروەک بڵێی زیاتر زامنێکی ڕووکەشە. هێشتا هەر کارلێکردنی ڕوانگەی تێلیۆلۆگی یەکێکی ف. فۆکۆیاما( مێژوو ئامانجێکی هەیە)، لێکدانەوە و شیکردنەوەی ڕوداوێکە ـ ئێستا لەتەک ئاماژەی پێچەوانەدا. هەستی کۆتایی دنیا، هەستی نەوەیەکە، کە خۆی مەزەندە دەکرد، لە بەرەی سەرکەوتووی ئەبەدی مێژوودایە.
Edward Luce وا وەسفی دەکات، چۆن ئەو ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ خوێندکارانی دیکەدا هاتن بۆ بەرلین، بۆ بینینی کرانەوەی دیوارەکە/ یاخود ڕووخان و نەمانی. بتڵی شەمپانیایان هەڵپچڕیوە .” ئێمە تووشی پەتای گەشبینی بووین.

ئێمە ئەوەمان ناونا هەنگاوی پێشکەوتن ـ باوەڕیش بەمە ئەوە بوو، چی نزیکترینە لە ڕۆژئاوای مۆدێرنەوە،ئایینی رۆژئاوایە”. ساڵانی ڕابردوو ئەم ئیمانەی نابووت و هەلاهەلاکرد. ڕۆژئاوا خۆی لە قەیرانی مەزهەبی ئاینی دا دەبینێتەوە. بێگومان ئێستاکە بەڕاستی تژییە لە کێشە و هەرا. دۆناڵد ترامپ کولتوری سیاسی ئەمەریکا دەپلیشێنێتەوە. پارتە پۆپۆلیستەکان دەیبەنەوە، پێویستە شەڕی پارتە پۆپۆلیستەکان بکرێ. بەڵام باشترین لێکدانەوەی ئەم ئاکامە چییە؟ Mounk کتێبەکەی خۆی وەک بانگەوازی وریاکەرەوە دەبینێ. لێکدانەوەی ڕەخنەکەی لەمە،لە نوسخەیەکی کتومت،وەک پەرچەکردارێکی سروشتی وەک ئەوانەی حەزناکەن بە ئاسانی بڵێن ماڵئاوا لە نموونەی/ پارادیگمای دییموکراتی پێشکەوتوو. بێگومان کوێربوون بەرامبەر بە دراماتیکی واقییعەکە ترسناکە.

. بێگومان لە داڕشتنی دراماتیکی ئێستادا،بۆ تێکشکانی رۆژگار و سەردەم مەترسییەک خۆی مەڵاس داوە: دیموکراتی رۆژئاوا خۆیان قسە لەسەر خۆیان دەکەن لە خەمۆکی و نائومێدی بەمەش هاوکاری لایەنەکەی تر دەکەن: لەهەنووکەدا باسەکان چیرۆکە دەربارەی لاوازیی، پووکانەوە و کەمبوونەوەی هێزی ڕاکێشان، کە پۆپۆلیستەکان بەهێز دەکات. ئا بەم شێوەیە کۆتایی کۆتایی مێژوو، هەڕەشە دەکات ،بۆ ئەوەی ببێتە پێشبینیکەری بەئامانگەیاندنی خودی خۆی.لەم کارەدا،شێوازی تێڕوانینی جیاواز،بۆ شتەکان ڕێگەدەدات،هەروەها بە ناشینی شتەکان،وەک هەموو نووسەران ناوی دەنێن.

Levitsky & Ziblatt بۆ نموونە،دەستنیشانیان کردووە،کە هەوڵی هێزی ئۆتۆریتێتی،ببەستن بۆ “ماڵیکردن و دەستەمۆیی” لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە سەرکەوتوو نەبوو. وا باشترە هاوپەیمانێتی نائاسایی ساز بکرێ، هەروەها پارتە کۆنزەڤاتیڤە بەهێزەکانیش کارتێکەرن.
Yascha Mounk پێشنیاز دەکات، ڕەخنەی پۆپۆلیستەکان، لەسەر ڕێپێنەبردنی گەشتنە دەسەڵاتی دیموکراتی،بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێک لە دەستەی بژاردەی دابڕێندراو و داواکارییەکانیان بۆ دیموکراتی ڕاستەخۆی زیاتر بە گرنگ و پەرۆشەوە وەرگرن : وەک خواستی دەنگدەر بۆ شەفافییەت و بەشدارییکردن. پێشنیازێکی گرنگ. بەڵان تەنیا لە مێژووی ململانێ و زۆرانبازی نێوان چاکە و خراپەدا جێگەی نابێتەوە.

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: هەرچی ئەو بابەتانەی من لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانەوە وەرم گێڕاون،ڕاستەخۆ لە رۆژنامە و گۆڤارەکانەوە بوون، نەک لە سایتەکانەوە. ئەم وتارەش هی رۆژی ١/٤/٢٠١٨،ماوەیەکی زۆرە لەبەر کەم دەرفەتی بواری وەرگێڕانیم نەبوو. رۆژنامەکە یاخود ئەو لاپەڕەیەی ئەو وتارە ماوەیەکی زۆرە لەناو ساکەکەمدایە و بەم هۆیەشەوە هەندێ ڕستە و وشەی بە هۆی قەدبوون و دەرهێنان و شتی رەوە پوکاوەتەوە و چرچولۆچ بووە. بۆیە ناچار بووم، بۆ خوێندنەوەی ئەو ڕستە و وشانە پەنا بەرمە بەر ئەرشیڤی ڕۆژنامەی ناوبراو و خوێندنەوە بابەتەکە. کاتێ سەرنجم دا، جیاوازی لە نێوان نووسینەکەدا هەیە،ئەوەی لە ڕۆژنامەکەدا بڵاوکراوەتەوە، بڕەک بە گۆڕانکاری و جوانکارییەوە لە سایتەکەدا بڵاوکراوەتەوە و هەندێ ئاڵوگۆڕی بچووکیشی تیدا کراوە و بڕەکیشی بۆ زیاد کراوە. لەڕاستیدا من هۆکاری ئەم جیاوازییە نازانم. لێ من ناچاربوون جارێکی تر بە وەرگێڕانەکەدا بچمەوە و کونوکەلەبەرەکانی پڕ بکەمەوە،چونکە وەک سەرچاوە من لینکی سایتەکە دادەنێم و ئاماژەش بە ژمارەی رۆژنامەکە دەکەم. بۆ ئەوەی خوێنەر تووشی ئاڵۆزی نەبێت.

سەرچاوە: دێر تاگە شپیگل ژمارە ٢٣٤٢٨ی ڕۆژی ١/٤/٢٠١٨

https://www.tagesspiegel.de/meinung/populisten-und-autokraten-ist-das-zeitalter-der-demokratie-zu ende/21132056.html




زه‌مه‌نی وێنه‌ … به‌ختیار محه‌مه‌د


((هیچ یادگارییه‌ك به‌بێ ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ زه‌مه‌نییه‌، به‌بێ ئه‌و هه‌سته‌ زیندووه‌ بوونی نییه‌))… ((ئێمه‌ له‌ زه‌مه‌نه‌وه‌ فێر ده‌بین)).(1)

وێنه‌ (فۆتۆ) هه‌رچه‌نده‌ تازه‌ بێ (تازه‌ گیرابێ)، به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌شێكه‌ له‌ ڕابردوو: وێنه‌ هی زه‌مه‌نی ڕابردووه‌، نه‌ك هی ئێستا و ئاینده‌. ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ناو وێنه‌كانه‌وه‌ ته‌ماشای ڕابردووی خۆمان ده‌كه‌ین، نه‌ك ئێستا و ئاینده‌: وێنه‌ ڕابردوومان بۆ به‌رجه‌سته‌ ده‌كا و پێشمان ده‌ڵێ، كه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ ئێستا و داهاتووی كه‌سمانه‌وه‌ نییه‌. وێنه‌ وه‌ك نووسین نییه‌، كه‌ ئێستا و ئاینده‌شی هه‌بێ (من لێره‌ باسی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ده‌كه‌م، نه‌ك شێوه‌كاری)؛(2) نووسین ده‌شێ له‌ناو هه‌موو زه‌مه‌نه‌كاندا بژی: ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌ی نووسیندا، له‌ ڕێگه‌ی وشه‌وه‌، به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌ست و سۆز و فیكرمان هه‌یه‌، نه‌ك شتێكی ماددیی به‌رجه‌سته‌ (له‌شی مرۆڤ و وێنه‌ی شته‌كان). به‌كورتی وشه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نازه‌مه‌نیه‌تی وشه‌ (ڕۆح) دا ده‌كا، هه‌رچی وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ساته‌وه‌ختێكی زۆر كورتی جه‌سته‌ و شته‌ ماددییه‌كاندا ده‌كا (واته‌ زه‌مه‌نێكی زۆر دیاریكراوی مردوو؛ زه‌مه‌نێك، كه‌ ده‌شێ بڵێین زه‌مه‌نێكی به‌به‌ردبووه‌): وشه‌ وه‌زیفه‌ی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی شته‌كانمان بۆ بگرێ، به‌ڵام هه‌رچی وه‌زیفه‌ی وێنه‌ی فۆتۆگرافه،‌ وێنه‌ی ڕوواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شته‌كانمان بۆ ده‌گرێ. ئا لێره‌وه‌ وێنه‌ هه‌میشه‌ به‌نده‌ به‌ زه‌مه‌نی ڕابردووه‌وه (واته‌ له‌ ڕابردووه‌‌وه‌ بۆ ڕابردوو: له‌ ڕابردوودا قه‌تیس و جێگیر ده‌بێ)‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی نووسین و وشه‌وه‌، كه‌ ئه‌وان باسی ڕابردوو ده‌كه‌ن بۆ ئێستا و ئاینده: وشه‌ هه‌میشه‌ خاوه‌ن زه‌مه‌نێكی بێ سنووری جیوه‌ییه. وشه‌ هه‌ر هه‌موو زه‌مه‌نه‌كان له‌ خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه‌. ڕاستییه‌كه‌ی وشه‌ (زمان) ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌ردوونانه‌ی هه‌یه‌. ئه‌و له‌ ئێستادا قسه‌ ده‌كا، به‌ڵام بۆ ڕابردوو و بۆ ئاینده‌شه‌. ئه‌و ئێستایه،‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ ئێستایه‌كی ڕابردووه‌ و هه‌میشه‌ش‌ له‌ ئێستا و ئاینده‌دا له‌دایك ده‌بێته‌وه‌: خوێندنه‌وه‌ هه‌میشه‌ منداڵدانی له‌دایكبوونه‌وه‌ی ده‌قه‌ له‌ ئێستا و ئاینده‌دا. دایكی ده‌ق خوێندنه‌وه‌یه‌. هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی خوێندنه‌وه‌، دووباره‌ له‌دایك بوونه‌وه‌ی ده‌قه‌ له‌ ئێستای واقیعی خوێندنه‌وه‌ و له‌ داهاتووی گریمانه‌ی خوێندنه‌وه‌دا. لێره‌وه‌ ده‌ق ته‌نها وه‌ك وێنه‌یه‌كی ئه‌بستراكت به‌ چاوێكی ئه‌بستراكت ته‌ماشای ناكرێ‌‌، به‌ڵكو ده‌ق به‌رله‌هه‌ر شتێك له‌ رێگه‌ی واتاوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حه‌ز و خواست و پێشبینییه‌كانی زه‌ین و خه‌یاڵ و ڕۆحی خوێنه‌ردا ده‌كا ((خوێندنه‌وه‌ كارێكی ڕۆحی مه‌عنه‌وییه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا جه‌سته‌ییشه‌)). (3) نابێ له‌بیر بكه‌ین: وشه‌ (ده‌ق) زمانه‌، وه‌لێ وێنه‌ چاوه‌؛ ساته‌وه‌ختێكی زۆر كورتی نیگایه‌كه،‌ كه‌ وێنه‌كه‌ی گیراوه‌ و تازه‌ ئیدی كۆتایی پێ هاتووه‌ و ته‌واو بووه‌ و ناتوانێ هیچ گوزارشتێك له‌ پڕۆژه‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا‌ بكا؛ وه‌لێ وشه‌ زیندووه‌: له‌ ئێستادا وه‌سفی ڕابردوو ده‌كا و له‌هه‌مان كاتدا وه‌سفی ئێستا و ئاینده‌ش ده‌كا.

به‌كورتی وشه‌ ده‌لاله‌ت و زه‌مه‌نێكی دیاریكراوی نییه‌، هه‌رچی وێنه‌یه‌ ته‌نها گوزارشت له‌ یاده‌وه‌ریمان ده‌كا. پاشان ئه‌و وه‌زیفه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌ی وشه‌ هه‌یه‌تی، هه‌رگیز وێنه‌ نییه‌تی. ئێمه‌ له‌ وێنه‌دا واقیعی جه‌سته‌ و ڕوخسار ده‌ناسین؛ به‌ڵام له‌ ده‌ق و وشه‌دا ڕۆحی نه‌مری شته‌كان ده‌ناسین. ده‌ق جه‌سته‌یه‌كی مردووشمان پێ نابه‌خشێ، به‌ڵكو له‌ چوارچێوه‌ی وه‌سفێكی شیعرانه‌دا، جه‌سته‌یه‌كی زیندوومان پێ ده‌به‌خشێ؛ ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی، كه‌ وشه‌ له‌ناو وه‌سفی ئازادانه‌ی خۆیدا، ئازادییه‌كی ته‌واوی پێ ده‌به‌خشێ. وشه‌ وه‌ك وێنه‌ له‌ چوارچێوه‌ نادرێ و چوارچێوه‌ی نییه‌: چوارچێوه‌ی ماددی و چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نی. لێره‌وه‌ وشه‌ كوڕی هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانه‌.

وشه‌ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێ، به‌ڵام وێنه‌ كاری ته‌ماشاكردن. له‌میاندا فیكر و خه‌یاڵ مه‌عریفه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام له‌و‌یاندا فیكر و خه‌یاڵ، ته‌نها حه‌سره‌تی یاده‌وه‌ری به‌رهه‌م ده‌هێنن (هه‌ڵبه‌ته‌‌ ده‌شێ وێنه‌ یاریده‌ده‌رێكی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ بێ، به‌ڵام خۆی له‌ خۆیدا مه‌عریفه‌ به‌رهه‌م ناهێنێ: ده‌شی بڵێین وێنه‌ شوناسی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نمانه‌؛ ئێمه‌ هه‌رچه‌ند وێنه‌ی ساڵانی ته‌مه‌نی خۆمان بگرین، هێنده‌ش له‌ یاده‌وه‌ریماندا ئاشنای قۆناغه‌ جیاوه‌زه‌كانی ئه‌م ته‌مه‌نه‌مان ده‌بین. له‌مه‌وه‌ وێنه‌ ڕاسته‌وخۆ وێنه‌ی واقیعمان بۆ ده‌گرێ و فۆتۆكۆپی ده‌كا، به‌ڵام ده‌ق (وشه‌) واقیعمان بۆ ده‌خوڵقێنێ و كه‌شف ده‌كا ((كاری ئه‌ده‌بی – وه‌ك كه‌ زۆر كه‌س گریمانه‌ی ده‌كا – لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ نییه، كه‌ پێشتر هه‌یه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌ده‌ب دۆزینه‌وه‌ و خوڵقاندنی جیهانێكی نوێیه‌، كه‌ به‌ فیعلی ته‌واوكه‌ری جیهانه‌ هه‌بووه‌كه‌یه‌، جیهانێك له‌سه‌ر جیهان، یاخود واقیعێك، كه‌ واقیع تێده‌په‌ڕێنێ. ئه‌و جیهانه‌ نوێیه‌ی، كه‌ ئه‌ده‌ب ده‌یخوڵقێنێ، خستنه‌سه‌ری جیهانه‌ ئه‌سڵه‌كه‌یه‌؛ خستنه‌سه‌رێك، كه‌ جێی ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌واوی ده‌كا)).

(4) ئایا ئه‌مه‌ به‌ وێنه‌ی فۆتۆگراف ده‌كرێ؟ ئه‌سته‌مه‌. له‌مه‌وه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ ئه‌ده‌ب وه‌زیفه‌ی گۆڕین و جوانكردنی واقیعیشه‌؛ به‌ڵام وێنه‌ی فۆتۆگراف له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌توانێ ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ ببینێ؛ به‌نموونه‌ كه‌ وێنه‌ی هه‌ندێك ڕووداوی تراژیدیی، یان كۆمیدیی و جوانكاریی ده‌گرێ كار له‌ زه‌ین و ڕۆحی بینه‌ر ده‌كا (دیاره‌ هه‌موو كارلێكردنێك ده‌شێ دنه‌ی گۆڕانكاریی یان له‌ززه‌ت و چێژبه‌خشین بن)(5) وێنه‌ش له‌م وه‌زیفانه‌ به‌ده‌ر نییه‌. لێره‌وه‌ وێنه سیاسی و‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جیاوازن له‌ وێنه‌ شه‌خسییه‌كان (ته‌نانه‌ت له‌ وێنه‌ سروشتییه‌كانیش): ئه‌وان ده‌لاله‌تی بابه‌ته‌كی – مه‌عریفیان له‌ پشته‌؛ به‌ڵام ئه‌مان ده‌لاله‌تی چێژی – خودی: خود له‌وێ خودێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، به‌ڵام لێره‌ خودێكی نه‌رجسییه‌: خودێكی نه‌رجسی به‌ڕاده‌ی خۆویستی و خۆپه‌رستی؛ به‌ڵام له‌وێدا خود ئه‌م دۆخانه‌ تێده‌په‌ڕێنێ: ده‌بێته‌ خودێكی هۆشیار له‌ناو واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. خودێك، كه‌ خۆی ده‌ناسێ و ئه‌وی دیكه‌ش ده‌ناسێ. خودێك، كه‌ خه‌مه‌كانی ئه‌وی دیكه‌ به‌ خه‌می خۆشی ده‌زانێ. خودێك، كه‌ ته‌نها خۆی خۆشناوێ، به‌ڵكو ئه‌وانی دیكه‌شی خۆشده‌وێ. خودێك هه‌روه‌ك چۆن به‌بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری وێنه‌كانی خۆی ده‌كا،‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری گرته‌ و وێنه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ ده‌كا. ئا ئه‌م خوده‌ ‌- ده‌كرێ بڵێین – خودێكی داهێنه‌ره‌؛ به‌ڵام خوده‌كه‌ی دیكه‌ خودێكی كۆڵه‌واره: كۆڵه‌وار به‌و مانایه‌ی نوقمی ناو خه‌مه‌كانی خۆیه‌تی؛ خودێكی كۆڵه‌وار تا سه‌ر ئێسقان خۆپه‌رست و نه‌رجسی؛ به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌ له‌خۆمان ده‌پرسین: ئایا نه‌رجسییه‌تیش جۆرێك نییه‌ له‌ خۆشه‌ویستی، خۆشه‌ویستی له‌ ڕێی خوده‌وه‌ بۆ ئه‌وی دیكه‌؟‌ دیاره‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وی دیكه‌ش له‌ خۆشه‌ویستی خود دانابڕێ.

(6) با به‌واتایه‌كی دیكه‌ بڵێین: ئێمه‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافی هونه‌رییمان هه‌یه‌، كه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌ی فۆتۆگرافی ته‌قلیدیی (ئاسایی و شه‌خسی؛ واته‌ ئه‌و وێنانه‌ی ته‌نها وێنه‌ی واقیعی ڕووتی كه‌سه‌كان ده‌گرن). وێنه‌ی فۆتۆگرافی هونه‌ری ئامانجێكی هونه‌ری له‌ پشته‌، كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی ڕووداوێكی خۆش یان ناخۆشی مرۆیی، دیمه‌نێكی تراژیدیی، یان ڕووداو و دیمه‌نێكی ئیستاتیكی و ڕۆمانتیكی، یانیش كۆمیدی… به‌ بینه‌ر بگه‌یه‌نێ. ئه‌م ته‌رزه‌ وێنه‌یه‌ هه‌مان وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری دراما و سینه‌ما و شێوه‌كاری هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ڕاسته‌وخۆ واقیع (واقیعی ئینتیقائی) بۆ بینه‌ر ده‌گوازێته‌وه‌. له‌مه‌وه‌ وێنه‌ی فۆتۆگراف هه‌رچه‌نده‌ نه‌مر بێ، به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌لاله‌ت له‌ زه‌مه‌نی ڕابردوو ده‌كا و هێمایه‌كی ڕه‌های ئه‌م زه‌مه‌نه‌یه ((له‌ فۆتۆگرافیادا پێكگه‌یشتنێكی نالۆژیكی له‌ نێوان ئێره‌ و ئه‌وه‌ی لێره‌دا تێپه‌ڕی به‌رهه‌م دێ….)).(7) ئێمه‌ ناتوانین له‌م وێنه‌یه‌دا هیچ شتێك (ئاسه‌وارێك) له‌ ئێستا و ئاینده‌ی كه‌سه‌كان و دیمه‌نه‌كان و دیارده‌ و حاڵه‌ت و شته‌كاندا ببینین: وێنه‌ی فۆتۆگراف (به‌ لایه‌نه‌ مادییه‌كه‌ی) ته‌نها ڕابردوومان بۆ به‌رجه‌سته‌ ده‌كا؛ تاكه‌ لایه‌نێكی مانای ڕۆحیی له‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافیدا هه‌بێ، ته‌نها لایه‌نی یاده‌وه‌ری و بیره‌وه‌رییه‌ (ئه‌مه‌ نه‌ك هه‌ر بۆ مرۆڤ، به‌ڵكو بۆ شوێنیش ڕاسته‌: ئه‌و شوێنه‌ جوگرافییانه‌ی، كه‌ مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ تێیاندا ده‌ژی). ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌وه‌ هه‌میشه‌ بۆ قووڵایی زه‌مه‌نی ڕابردوو شۆڕ ده‌بینه‌وه‌. ته‌نها ئه‌م زه‌مه‌نه‌ ده‌پشكنین، ناتوانین هیچ زه‌مه‌نێكی دیكه‌ بپشكنین؛ ته‌نها تاكه ‌شتێكیش، كه‌ به‌ زه‌مه‌نی داهاتووی ببه‌ستێته‌وه‌، پرسی به‌راوردكردن و به‌راوردكارییه‌. واته‌ ئێمه‌ ئه‌م زه‌مه‌نه‌ (زه‌مه‌نی ڕابردوو) پتر له‌ڕووی زه‌مه‌نی بایۆلۆژییه‌وه‌ به‌ زه‌مه‌نی (ته‌مه‌نی) ئێستا و داهاتوومانی به‌راورد ده‌كه‌ین.

ئه‌م زه‌مه‌نه‌ بۆ وێستگه‌كانی ژیانی سه‌ره‌تاییمان (منداڵیی، لاویی… مان) ده‌گێڕێته‌وه‌. ئا ئه‌مه‌ به‌های (ده‌لاله‌تی) سه‌ره‌كی وێنه‌ی فۆتۆگرافییه‌: ده‌لاله‌ت و به‌های بیره‌وه‌ریی و یادگاریی؛ به‌ڵام وێنه‌ی فۆتۆگرافی هونه‌ری ته‌نها ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی نییه‌ (وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا)، به‌ڵكو ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌كی هونه‌ری هه‌یه‌. واته‌ وێنه‌گرتن و دۆزینه‌وه‌ی دیوه‌ شاراوه‌كانی واقیع، ئه‌و واقیعه‌ی ساته‌وه‌ختی ده‌گمه‌نی خۆی هه‌یه‌. به‌نموونه‌ وه‌ك گرتنی وێنه‌ی ته‌رمی (ئالان كوردی) له‌ كه‌نار ده‌ریای ئیجه‌، كه‌ ویژدانی هه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند؛ یان وێنه‌ی دیمه‌نێكی ده‌گمه‌نی سروشت، كه‌ چێژی جوانی به‌ ڕۆحی هه‌ر هه‌موومان ده‌به‌خشێ؛ یانیش گرته‌یه‌كی ناوازه‌ی ڕۆمانتیكی له‌ وێنه‌ی دڵبه‌ر و دڵدارێك… تاد.

دیاره‌ وێنه (له‌ هه‌موو بارێكدا، كه‌ ئه‌مه‌ سیفه‌تێكی جه‌وهه‌ریی خۆیه‌تی)‌ هه‌رچه‌نده‌ كۆن بێ، هێنده‌ش سۆز و حه‌سره‌تی یادگاریی به‌هێز ده‌كا (ئه‌مه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ وێنه‌ كه‌سیی و دۆكیۆمێنتارییه‌كاندا زیاتر به‌ده‌رده‌كه‌وێ). وێنه‌ كه‌ زۆر كۆن ده‌بێ له‌ چوارچێوه‌ی پرسی یادگارییدا نامێنێ و ده‌بێته‌ پرسێكی مێژوویی و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی گوتاری مێژووه‌وه‌. واته‌ وێنه‌ خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ مێژوو و به‌ زمانی گوتاری مێژوو قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كا: مێژووی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی، كه‌ وێنه‌كه‌ی تێدا گیراوه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا وێنه‌كه‌ ڕه‌هه‌ندی مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیی و ئابووری و سه‌ربازیی و تاد… له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ (ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ڕه‌هه‌نده‌ تایبه‌تییه شوێنیی و كه‌سییه‌‌كه‌ی خۆی: وێنه‌ خۆی له‌ خۆیدا هه‌م ڕه‌هه‌ندی شوێنیی – سروشتیی هه‌یه‌، هه‌م ڕه‌هه‌ندی كه‌سیی. ئه‌م حاڵه‌ته‌ هونه‌ره‌كانی شێوه‌كاریش ده‌گرێته‌وه‌).

له‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافیدا دیاریكردنی زه‌مه‌ن (واته‌ تۆماركردنی مێژووی ساته‌وه‌ختی گرتنی وێنه‌كه‌) گرنگه‌؛ چونكه‌ زه‌مه‌نی (ساته‌وه‌ختی گرتنی) وێنه‌كه‌ ته‌نها به‌ تۆماركردنی ئه‌و زه‌مه‌نه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌زانین، كه‌ وێنه‌كه‌ له‌ زه‌مه‌نێكی ڕابردوودا گیراوه‌، به‌ڵام گرنگه‌ كه‌ زه‌مه‌نه‌كه‌‌ له‌ كاتی خۆیدا و وه‌ك خۆی تۆمار بكرێ. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ مێژوویه‌كی دۆكیۆمێنتاریش. هه‌ڵبه‌ته‌ بۆ خۆشبه‌ختی ئێستا ئامێره‌ نوێیه‌كانی وێنه‌گرتن (كامێرا، مۆبایل، ڤیدیۆ) خۆیان كات و مێژووی ساته‌وه‌ختی گرتنی وێنه‌كه‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ن. دیاره‌ ئێمه‌ كه‌ ته‌ماشای وێنه‌كان ده‌كه‌ین، به‌لاشمانه‌وه‌ گرنگه‌، كه‌ مێژووی ساته‌وه‌ختی گرتنی وێنه‌كه‌ بزانین: زانینی ئه‌م مێژووه‌ ئۆخژنییه‌كی زۆرمان پێ ده‌به‌خشێ و له‌ نیگه‌رانیی و دڵه‌ڕاوكێی نه‌زانینی كاتی گرتنی وێنه‌كه‌ ڕزگارمان ده‌كا (ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كار و مه‌به‌ستی ئه‌رشیف)؛ چونكه‌ ئێمه‌ كاتێك ته‌ماشای وێنه‌كانی ڕابردوو (به‌تایبه‌تی دوور) ده‌كه‌ین، گرنگترین شت به‌لامانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كات و ساته‌وه‌ختی ته‌واوی مێژووی گرتنی وێنه‌كه‌ بزانین: كاته‌كه‌ی، ڕۆژه‌كه‌ی، ساڵه‌كه‌ی. ڕاستییه‌كه‌ی كات شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی ناسینه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری وێنه‌یه‌.

ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی دیاریكردن و تۆماركردنی وردی كاته‌وه‌، یاده‌وه‌ریشمان (وه‌ك مه‌له‌كه‌یه‌كی فیكرمان) باشتر كار ده‌كا (ته‌نانه‌ت له‌ وێنه‌ی شێوه‌كاریشدا تۆماركردن و نووسینی ڕێكه‌وت گرنگه‌، به‌ڵام ده‌لاله‌ته‌ ده‌روونییه‌كه‌ی وه‌ك وێنه‌ی فۆتۆگراف نییه‌: له‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافدا هه‌موو شتێك به‌نده‌ به‌ خه‌یاڵ و ویستی یادگارییه‌وه‌؛ وه‌لێ له‌ وێنه‌ی شێوه‌كاریدا – هه‌روه‌ك ڕۆحی ئه‌ده‌ب – زمانی ڕه‌نگ و ده‌لاله‌ت و واتاكانی پشت ئه‌م زمانه‌ گرنگن. لێره‌دا ئه‌و ڕاستییه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ هونه‌ری شێوه‌كاریش وه‌ك ئه‌ده‌ب هونه‌ری خه‌یاڵه. به‌هه‌مان شێوه له‌ ته‌له‌ڤژن و سینه‌ماشدا دراما و فیلمه‌كان به‌های مێژوویی خۆیان هه‌یه‌. ئێمه‌ چێژ له‌ كۆنی فیلم و دراماكان {زانینی كاتی به‌رهه‌مهێنانی دراما و فیلمه‌كان} ده‌كه‌ین. دراما و شانۆ و فیلمه‌ ڕه‌ش و سپییه‌كان، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ندن به‌ ته‌مه‌نی ڕابردووی ئێمه‌وه‌؛ واته‌ هاوكات له‌ قۆناغێكی زووی ته‌مه‌نی ئێمه‌ {منداڵیی، گه‌نجاتی…} ده‌رهێندراون و به‌رهه‌مهێندراون ‌‌).

پێده‌چێ بیره‌وه‌ری و بیركردنه‌وه‌ پێوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌بێ. واته‌ بیره‌وه‌ری چالاك ده‌لاله‌ت له‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی چالاكیش بكا؛ به‌و پێیه‌ی ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ماندا ڕابردوو به‌ ئێستا و به‌ ئاینده‌وه‌ ده‌به‌ستینه‌وه‌. لێره‌دا هه‌ر بیركردنه‌وه‌ چالاك نابێ، به‌ڵكو خه‌یاڵیش (خه‌یاڵی شیعرییش) چالاك ده‌بێ. ئایا زۆربه‌ی جار یاده‌وه‌ری بنه‌‌مای خه‌یاڵی داهێنانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و شیعر نییه‌؟ ئایا گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب گه‌نجینه‌ی ڕابردووی ژیانی ئه‌دیب و شاعیر و نووسه‌ر نییه‌؟ كامه‌ ڕۆمانی مه‌زن هه‌یه‌، كه‌ وه‌ك وێنه‌ی فۆتۆگراف، ڕووداوه‌كانی زه‌مه‌نی ڕابردوومان (هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ چوارچێوه‌ی خه‌یاڵی داهێنه‌رانه‌دا) بۆ تۆمار نه‌كا و بۆ نه‌گێڕێته‌وه‌؟ ته‌نها لێره‌دا ئه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ كامێرا و كامێرامانه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌‌ خه‌یاڵ و زمانی شیعریی ئه‌ده‌بن. هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕۆمان (یان به‌گشتی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌) ده‌یانگێڕێته‌وه‌ له‌ ڕابردوودا ڕوویان داوه‌؛ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی نووسه‌ریش له‌ شێوه‌ی ((كاتی ڕانه‌بردوودا)) دایانده‌هێنێ، ئه‌وه‌ بنه‌ما و تارماییه‌كه‌ی له‌ زه‌مه‌نی واقیعی ڕابردوودا هه‌یه‌ و له‌وێدا به‌دی ده‌كرێ. به‌ڵام ئه‌م ڕابردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی خه‌یاڵی وشه‌دا، واته‌ له‌ چوارچێوه‌ی گوتاری ئه‌ده‌بدا، ڕابردوویه‌كی نه‌مره‌: ڕابردوویه‌كه‌ هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانی تێدایه‌: هه‌م زه‌مه‌نی ڕابردووه‌؛ هه‌م زه‌مه‌نی ئێستا و ئاینده‌شه‌.

ئا ئه‌مه‌ سیفه‌تی داهێنانه‌: داهێنان له‌ ڕابردووه‌وه‌ له‌دایك ده‌بێ و دێ و زه‌مه‌نی ئێستا و ئاینده‌ش داگیر ده‌كا و تێیانده‌په‌ڕێنێ. هه‌موو ده‌قه‌ ئه‌ده‌بییه‌ نه‌مره‌كان ئه‌م سیفه‌ته‌یان هه‌یه‌: هه‌ر له‌ ته‌ورات و ئینجیل و قورئانه‌وه‌ بگره‌، تا ده‌گاته‌ ئه‌لیاده‌ و ئۆدیسه‌ و … تا ڕۆمانه‌ هاوچه‌رخه‌كانی وه‌ك تاوان و سزا و برایانی كارامازۆفی دیستۆڤسكی و خۆشه‌ویستی له‌ سه‌رده‌می‌ كۆلێرا ی ماركیز و هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش. (له‌ ئه‌ده‌بدا – به‌ گشتی له‌ پرۆسه‌ی نووسیندا- ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی بۆ پێشبینی و گریمانه‌ی گێڕانه‌وه‌ و تۆماركردنی ئاینده‌ش بنووسرێ، به‌ڵام فۆرمه‌ ماددییه‌كه‌ی: ده‌ق، كتێب، بڵاوكراوه‌…تاد، ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نی ڕابردوودا ده‌مێنێته‌وه‌. واته‌ ڕۆحه‌كه‌ی، كه‌ بریتییه‌ له‌ فیكر و خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌ و زمان، ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر هه‌موو ئێستا و هه‌ر هه‌موو ئاینده‌كان ده‌نووسرێ. ئا ئه‌مه‌ خه‌سڵه‌تی ده‌قی داهێنه‌ره‌: هه‌موو ئه‌ده‌بێكی باش سنووری سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كان ده‌به‌زێنێ و به‌ناویاندا گوزه‌ر ده‌كا. لێره‌وه‌ ئه‌م ئه‌ده‌به‌ ئه‌ده‌بی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه‌).

دیاره‌ وێنه‌ی فۆتۆگراف دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه‌: ڕه‌هه‌ندی تاك، ڕه‌هه‌ندی كۆ. واته‌ ئه‌و وێنانه‌ی تاكه‌كه‌سێك بۆ خۆی ده‌یانگرێ و ئه‌و وێنانه‌ش، كه‌ به‌ كۆمه‌ڵ هاوڕێ و خزمه‌كان پێكه‌وه‌ ده‌یگرن (ئاشكرایه‌ وێنه‌ی فۆتۆگراف زیاتر وێنه‌ی شه‌خسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسایین). له‌ حاڵه‌تی یه‌كه‌میاندا وێنه‌ مۆركێكی كه‌سیی (شه‌خسیی) ڕه‌های هه‌یه‌. واته‌ ته‌نها خودێك له‌ناو ئه‌م وێنه‌یه‌دا بوونی هه‌یه‌. خودێك، كه‌ له‌حاڵه‌تی نه‌رجسیه‌تی خۆیدا ده‌ژی و وێنه‌ی كه‌ینوونه‌ی خۆی ده‌گرێ، ئه‌و كه‌ینوونه‌یه‌ی، كه‌ له‌ساته‌وه‌ختی خۆئاماده‌كردندا بۆ گرتنی وێنه‌كه‌ له‌ ڕووخساری كه‌سه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێ. ئێمه‌ له‌ وێنه‌دا هه‌ر ڕوخساری خۆمان نابینین، به‌ڵكو كه‌ینوونه‌ی خۆشمان ده‌بینین. ئه‌و كه‌ینوونه‌یه‌‌ی ساته‌وه‌ختی گرتنی وێنه‌كه‌ به‌رجه‌سته‌ی ده‌كا. ئێمه‌ له‌ وێنه‌كاندا وه‌ك ئاوێنه‌ی ته‌مه‌ن هه‌ر هه‌موو كه‌ینوونه‌ی خۆمان ده‌بینین. ئێمه‌ بۆیه‌‌ وێنه‌ی خۆمان ده‌گرین، تا ئه‌م كه‌ینوونه‌یه‌ له‌بیر نه‌كه‌ین. له‌ وێنه‌ شه‌خسییه‌كاندا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ باشتر خۆمان ببینین و باشتر خۆمان بناسین.

ئایا ئێمه‌ له‌ناو وێنه‌كاندا حه‌قیقه‌تی كه‌سایه‌تی خۆمان به‌دی ناكه‌ین؟ له‌ وێنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا ده‌مانه‌وێ ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی كه‌سایه‌تی خۆمان بسه‌لمێنێن: ده‌مانه‌وێ (له‌ چوارچێوه‌ی مۆركی نه‌مریی وێنه‌دا) پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا (ئه‌ندامانی خێزان و خزم و دۆست و هاوڕێكانمان) نه‌مر كه‌ین. ئێمه‌ لێره‌ ده‌مانه‌وێ ژیان بخه‌ینه‌ ناو ته‌كنۆلۆژیای یادگارییه‌وه‌، تا حه‌زی نه‌رجسییه‌ت و نه‌مرییمان به‌رجه‌ست بكه‌ین و بپارێزین. هیچ سه‌رده‌مێك هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ مرۆڤ حه‌زی له‌ خه‌ونی نه‌مریی نه‌بووه‌، بۆیه‌ هیچ سه‌رده‌مێكیش هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ مرۆڤ نائومێد نه‌بووه‌ و هه‌ستی به‌ نائومێدیی نه‌كردووه‌: ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو هه‌ردوو حاڵه‌ته‌ دژبه‌یه‌كه‌كه‌مان بۆ به‌رجه‌سته‌ ده‌كا: حاڵه‌تی ئومێد و حاڵه‌تی نائومێدیی. باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ سه‌رده‌مێك هه‌بێ هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ مرۆڤ له‌ناو نائومێدیدا ژیا بێ؛ له‌هه‌مان كاتدا هیچ سه‌رده‌مێكیش نه‌بووه‌، كه‌ هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هیوای پێ به‌خشیبێ. ئه‌مه‌ ناودژه‌ (پارادۆكسه)‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌. دیاره‌ مرۆی هاوچه‌رخیش له‌ناو دژایه‌تییه‌كاندا (پارادۆكسه‌ زۆره‌كاندا) ده‌ژی. ئه‌و پارادۆكسانه‌ی سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌ زۆره‌كانی مرۆڤی هاوچه‌رخن.

ئێمه‌ له‌ زه‌مه‌ن و سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیای وێنه‌كاندا ده‌ژین: وێنه‌ی زیندوو و وێنه‌ی مردوو (ئه‌گه‌ر بشێ ئه‌م ناوانه‌یان لێ بنێین). واته‌ وێنه‌ی جووڵاو و وێنه‌ی نه‌جووڵاو (سینه‌ما و تیڤی و فۆتۆگراف). لێره‌دا هه‌ردوو جۆره‌ وێنه‌كه‌ یه‌ك چییه‌تییان هه‌یه‌: چییه‌تیی ڕابردووی مردوو؛ به‌ڵام جیاوازی وێنه‌ جووڵا‌وه‌كان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌وان هه‌م خاوه‌ن زه‌مه‌نێكی ماقووڵی درێژترن، هه‌م وێنه‌ی زیندوویی كه‌سه‌كه‌شمان (گیانله‌به‌ره‌كه‌شمان) پێ نیشان ده‌ده‌ن (كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ له‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافدا هه‌رگیز به‌دی ناكرێ). ئا ئه‌مه‌ جیاوازی نێوان وێنه‌ی (وێنه‌گرتنی) سینه‌مایی و وێنه‌ی (وینه‌گرتنی) فۆتۆگرافه‌.

جیاوازییه‌ك، كه‌ به‌ دوو شێواز دیمه‌ن و ڕووداوه‌ سروشتی و ده‌ستكرده‌كانی ڕابردوومان بۆ ئه‌رشیف ده‌كا (له‌ وێنه‌ی جووڵاودا هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ زیندوویی ئه‌به‌دیی كه‌سه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك بڵێی ئێستا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا زیندوون و ده‌جووڵێن، ته‌نانه‌ت با كه‌سایه‌تییه‌كان له‌مێژیش بێ مردبن. (8) دیاره‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافدا به‌دی ناكرێ؛ مه‌گه‌ر خۆمان به‌ یادگاریی و خه‌یاڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ بخوڵقێنین. هه‌ڵبه‌ته‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافیش زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌؛ ئه‌و زمانه‌ی، كه‌ ته‌نها ئێستا و حه‌زی ژیان تێی ده‌گه‌ن. كێ هه‌یه‌ كه‌ ته‌ماشای وێنه‌كانی خۆی ده‌كا، یه‌كسه‌ر عه‌شقی ژیانی له‌لا نه‌ورووژێ؟ عه‌شقێك كه‌ هه‌موو بوونمان به‌خۆیه‌وه‌ گرێ ده‌دا. له‌مه‌وه‌ وێنه‌ هێمای عه‌شقی هه‌موومانه‌ بۆ ژیان: ئایا خۆشه‌ویستی ژیان، مانای له‌بیرنه‌كردن و ناسینه‌وه‌شی نییه‌؟ وێنه‌ی فۆتۆگراف یه‌كێكه‌ له‌و ئامرازه‌ هاوچه‌رخانه‌ی، كه‌ مرۆڤی سه‌رده‌م ده‌یه‌وێ به‌هۆیانه‌وه‌ باشتر خۆی بناسێ، ئه‌مه‌ش له‌ جه‌وهه‌ردا واتای خۆشه‌ویستی ژیانه‌).

ئه‌وانه‌ی ده‌شنووسن (وه‌ك وێنه‌گره‌كان) ژیاندۆستن. نووسین له‌ وێنه‌ش زیاتر ده‌لاله‌تی ژیاندۆستی هه‌یه‌. نووسین زمانه،‌ بۆیه‌ ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا قسه‌ بكا: سه‌دان و هه‌زاران ساڵه‌ ده‌قه‌كانی وه‌ك ئه‌لیاده‌ و ئۆدیسه‌ و ته‌ورات و ئینجیل و قورئان و دۆنكیشۆته‌ و … تاد، قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و باسی نه‌مریی و ژیاندۆستیمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ته‌ نووسین و ئه‌ده‌بیش هه‌روه‌ك وێنه‌ دوو ڕه‌هه‌ندیان هه‌یه‌ (دوو ڕه‌هه‌ندی مه‌عریفی و ئیستاتیكی)‌:ڕه‌هه‌ندی تاك (نووسه‌ر)، ڕه‌هه‌ندی كۆ (خوێنه‌ر). ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌نێوان نووسه‌ر (ده‌ق) و خوێنه‌ردا (خوێندنه‌وه‌دا) هه‌یه‌، به‌ته‌واویی پێوه‌ندییه‌كی مه‌عریفی ژیاندۆستییه‌. نووسین هه‌میشه‌ باس له‌ ژیان ده‌كا: ژیانی نه‌مر. نووسین هه‌رده‌م نه‌مریی به‌ شته‌كان ده‌به‌خشێ (ده‌بێ له‌بیر نه‌كه‌ین نووسین به‌رهه‌می فیكر و زمانه‌).

ئایا ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی نه‌مریی به‌ محه‌مه‌د و زه‌رده‌شت و عیسا و موسا… ده‌به‌خشێ، ته‌نها ده‌قه‌ مه‌زنه‌ مێژووییه‌كانیان نین؟ ئه‌ی بۆ خوا له‌ ڕێی وشه‌وه‌ (زمانه‌وه‌) نه‌ك وێنه‌وه‌ خۆی به‌ ئێمه‌ ده‌ناسێنێ؟ ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ، كه‌ وشه‌ باشتر ده‌توانێ له‌ مانای كه‌ینوونه‌ و بوونمان تێ بگا؟ ئه‌و كه‌ینوونه‌ و بوونه‌ی هه‌میشه‌ له‌ناو زمان و وشه‌دا ئاماده‌ن و بوونیان هه‌یه‌؛ كه‌واته‌ زمان بوونمانه‌؛ هه‌روه‌ك چۆن ورده‌كاری بوونیشمان له‌ناو زماندا (ده‌سه‌ڵاتی وشه‌دا) به‌ده‌رده‌كه‌وێ: ئێمه‌ ئه‌گه‌ر زمانمان نه‌بێ چۆن وه‌سفی بوونی خۆمان ده‌كه‌ین؟ ئایا پێوه‌ندی نێوان خواوه‌ند و مرۆڤیش هه‌ر زمان و هه‌ر له‌رێگه‌ی زمانه‌وه‌ نییه‌؟ لێره‌وه‌ زمان ناسنامه‌ی بوونمانه‌: بوونی سیاسی و مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و… هه‌ر هه‌موو بوونه‌كانمان؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له‌هه‌ر شتێك زمان ناسنامه‌ی مرۆییمان نه‌بوو، ئه‌وه‌ ده‌شێ ببێته‌ فاكته‌رێكی وێرانكه‌ر؛ ببێته‌ فاكته‌ری جه‌نگ و داگیركاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی، وه‌ك له‌ زمانی گوتاری داگیركه‌ران و دیكتاتۆره‌كاندا ئه‌مه‌ به‌دی ده‌كرێ: زمان لێره‌ نه‌ك بوونی مرۆییمان بینا ناكا، به‌ڵكو بوونی مرۆییمان وێران ده‌كا. زمان لێره‌ كۆیله‌یه‌: كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕانگێزیی. لێره‌وه‌ مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بێ، پێویستی به‌ زمانێكی ئازاد هه‌یه‌؛ ئه‌و زمانه‌ی كه‌ینوونه‌ و بوونمان وه‌سف ده‌كا و بینا ده‌كا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌، كه‌ هایدگه‌ر ده‌ڵێ: ((زمان ماڵی بوونه‌)).

ژێده‌ر و په‌راوێزه‌كان:

1- غاستون باشلار, جدلية الزمن, ت: د. خليل احمد خليل (الطبعة الرابعة 2010م), ص 46- 47.

2- ده‌شێ كامێرای فۆتۆگرافی ببێته‌ ئامرازێكی هونه‌ری داهێنه‌ری گه‌وره‌؛ واته‌ ده‌شێ كامێرا وه‌ك فڵچه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری به‌كار بهێندرێ و دیمه‌نه‌ واقیعییه‌ هه‌ماهه‌نگه‌كان مۆنتاژ بكا و تابلۆیه‌كی (وێنه‌یه‌كی) فۆتۆگرافی هونه‌رییان (له‌ شێوه و مه‌غزا‌ی نیگارێكی شێوه‌كارییان) لێ پێك بهێنێ. لێره‌ هونه‌ر زمانی ئیستاتیكای باڵای هه‌یه‌ و چێژێكی نموونه‌ییمان پێ ده‌به‌خشێ؛ چێژێك، كه‌ ڕۆحی مرۆییمان شكۆمه‌ند ده‌كا.

3- ج. هيليس ميلر, عن الادب, ت: سمر طلبة (المركز القومي للترجمة, الطبعة الاولى 2015), ص 42.

4- هه‌مان ژێده‌ر، ل 39 – 40.

5- له‌م باره‌یه‌وه‌‌ دووپرێل ده‌ڵێ: ((هیچ په‌ره‌ستاندنێك بوونی نییه‌ له‌ ڕێگه‌ی كارلێككردنه‌وه‌ نه‌بێ)). بڕوانه‌: غاستون باشلار, جدلية الزمن, ت: د. خليل احمد خليل (الطبعة الرابعة 2010م), ص 102.

6- د. پیار دیسویانت ده‌ڵێ: ((خۆشه‌ویستی خود سه‌ره‌تای هه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌)). بڕوانه‌: د. بيار ديسويانت, النرجسية, ت: اسكندر جرجي مصعب (الطبعة الاولى 2015), ص 28.

7- رولان بارت, قراءة جديدة للبلاغة القديمة, ت: عمر أوكان (الطبعة الاولى 2011), ص 176.

8- ته‌نانه‌ت ئێمه‌ كه‌ ته‌ماشای فیلمی كارتۆنیش ده‌كه‌ین، هه‌ست به‌ زیندوویی كه‌سایه‌تییه‌ كارتۆنییه‌كانی وه‌ك (تۆم و جێری، مسته‌ر بین، سه‌ندرێللا، عه‌دنان و لینا و… تاد) ده‌كه‌ین.




ئیکۆمۆنیستەکان نوێنەری زانستی بۆرژوازین-1- …. نوسینی: ن.ف.عەبدوڵا ( نەجمەدین فارس )

کرێکارانی جیهان یەکگرن !

ڕوونکردنه وه یه ک
——————
ئه وه ی له دوو توێی ئه م نامیلكه یه دایه ، تێزی ڕه خنه یه كی زانستیانه ی ماركسیستانه یه، له تێزی ئایدیالیستانه ی ئیكۆنۆمیسته كان.
ئه م ڕه خنه یه، زیاتر و زیاتر په یوه سته به ڕه خنه گرتن له فكری كۆمۆنیزمی كرێكاری،که منسوری حیكمه ت ده ربڕی سه رخه تی ئه و فكره ئیكۆنۆمیسته یه، ئه م ڕه خنه یه زیاتر له و نامیلكه یه ی منسوری حیكمه ت ده دوێت كه له ژێر ناونیشانی (سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاراندا) یه.
وه بڵاوكردنه وه ی سیمینارێك كه بۆ ئه و نامیلكه یه ی منسوری حیكمه ت گیرابوو له لایه ن منسور خۆیه وه ئه ویش له ژێر ناونیشانی ( ده ر باره ی سیاسه تی ڕیكخستنی كرێكاریمان ) بڵاوكردبووه وه.

ناوه ڕۆک
——–
بابه ت لاپه ڕه
—————————————–

1- پێشه کیه کی کورت …………………………………………………….3—4

2- ئیکۆنۆمیزم و سیاسه ت ………………………………………………..4—16

3- حیزب و ڕێکخستن …………………………………………………..16—29

4- ئه ڵقه ی کرێکارانی کۆمۆنیست و شێوه ی ڕێکخستنیان …………………..29–35

5- باشبوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریا …………………………………….35–39

6- مارکسیزم و شۆڕشی کرێکاری …………………………………………40—51

7- ڕێکخسینی سیاسی و شوێنه کان له جیهاندا …………………………….51–56

8- کۆمۆنیزم یان ئیکۆنۆمیزم ……………………………………………..57–59

9- پاشکۆیه ک ………………………………………………………….60–78


ئیكۆنۆمیستەكان نوێنەری زانستی بۆرژوازین

پێشەكییەكی كورت
————-
قسه و باسێك كه له سه ر خه باتی ئابووری هەبێت، ئێمه له گه ڵ ناوبردنی ئەو مەفهوومه به مادییه ت بینینی له ژیانی ڕۆژانه ی چینی كرێكاردا ته نها ئه وه مان دێته به ر چاو كه كێشمه كێشی نێوان پڕۆلیتاریا و خاوه ن كاره.
به سه ر كه وتن گه یشتنی ئه و خه باته، ته نها ڕیفۆرمێك به ده ست دێت. ئه و كاره كه خه باتی ئابووری تیادا ده كرێت به میحوه ری سه ره كی خه بات ته نها له نه قابه یه كدا پیاده ده كرێت.
ئه گه ر ئێمه جوڵانه وه یه كی ماددی مه وجوود له كۆمه ڵگای ئه وروپادا ببینین و لامان ڕۆشن بێت، كه سه ندیكا كرێكاری یه كان یان یه كێتی یه كرێكاری یه كان له ئه وروپادا ته نها خاڵێك كه به ده ستی یه وه بده ن بۆ چینی كرێكار ئه ویش ڕیفۆرمێكی بچووكه بۆ كرێكاران كه ئه مه ش له چاو پێشكه وتنی ته كنه لۆجیای پیشه سازی له ئه وروپا و له زۆرێك له ووڵاتانی تری جیهاندا هیچی وانی یه. هه ر ئه م سه ندیكا و یه كێتی یه كرێكاریانه وه ك به ر به ستێك ڕێگرن له به رده م ڕه وتی دژایه تی چینایه تی و به رینی ئه و دژایه تی یه بۆ چینی كرێكار له به رامبه ر خاوه ن كار و ده وڵه تدا بچووك و به رته سك ده كه نه وه.

به كورتی ئاو ده كه ن به سه ر ئەو ئاگرەی كه له نێوان چینی كرێكار و بۆرژوازی دا پەرەده ستێنێ، ئه و ئاگره ی كه بۆ یه ك لابوونه وه ی جێگیربوونی باری ئه خلاقی و فه لسه فی و ئایدیۆلۆژی كۆمه ڵایه تی چینه كانی ناو كۆمه ڵ تین ئه سه نێت و به یه ك دیویدا ئه خات.
هه روه ها خه باتی ئابووری به و شێوه یه ی كه له لای ئیكۆنۆمیسته كان هه یه. ناكرێت و نابێت به هه موو ئه ساسێكی جووڵانه وه ی چینایه تی چینی كرێكار.
هه ر له سه ره تای دروست بوونی دوو چینه كه ی ناو كۆمه ڵ ( پڕۆلیتاریا و سه رمایه دار ) خه باتی ئابووری بۆ چینی كرێكار به چاره سه ری ته واوه تی دژایه تی چینایه تی چینی كرێكار و سه رمایه دار نه گه یشتووه.

واته بۆ لابردنی په یوه ندی كار و سه رمایه له سه ر شانی پڕۆلیتاریا به نه تیجه ی كۆتایی نه گه یشتووه. هه روه ها گۆڕانی كۆمه ڵایه تی مێژووی به شه ریه ت له سه رده می سه رمایه داری دا به خه باتی ئابووری به ده ست نایه ت.

هه روه ها بۆ گۆڕانی نیزامی سه رمایه داری پێویست به كاری سیاسی و شۆڕش گێڕی پڕۆلیتاریا ده كات، بۆ ئه م كاره شۆڕش گێڕی یه پێویست به ووشیاركردنه وه ی پڕۆلیتاریا ده كات، بۆ ئه وه ی بتوانێت خۆی له و كایه كۆمه ڵایه تی یه دا بناسێنێت و كاره كانی به باشی جێ به جێ بكات.

********************************

ئیكۆنۆمیزم و سیاسه ت
————————
ئیكۆنۆمیزم خاسیه تی بیركردنه وه ی ئابووری یه كانه، واته ئابووری زانه بۆرژوازیی یه كان بۆ پیرۆز ڕاگرتنی نیزامی سه رمایه داری، ئابووری زانه كان به به رده وامی له هه وڵی ئه وه دان كه هه موو ژیانی پڕۆلیتاریا له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا په یوه ست بێت به خه باتی ئابووری یه وه، ئه ویش وه ك كاركردی هاوبه شی كاری سه رمایه داری بۆ ئه وه ی بچوكترین جوڵانه وه ی شۆڕشگێڕی پڕۆلیتاریا له هیچ ناوچه یه ك له ناوچه كانی دنیادا سه رهه ڵنه دات و كێشه ی نێوان پڕۆلیتاریا و سه رمایه داران وه ك خۆی بمێنێت بێ ئه وه ی دژایه تیه كه تووندوتیژ بكرێته وه.

واته به مانایه كی تر ئیكۆنۆمیسته كان به به رده وامی هه وڵ ئه ده ن كه پڕۆلیتاریا دووربكه وێته وه له سیاسی بوونی خۆی وه ك سیاسی یه كی سه رده م، بۆ ئه وه ی گیانی ڕووبه ڕوو بوونه وه ی كۆمه ڵایه تی گه وره له سه رده می سه رمایه داری دا له جموجۆڵدا نه بێت و خه فه بكرێت.
كه واته خاسیه تی بیركردنه وه و جوڵانه وه ی پڕۆلیتاریا لای ئیكۆنۆمیستێك ئه بێت ته نها و ته نها هه ر په یوه ست بوون بێت به خه باتی ئابووری یه وه كه بۆ خۆی ئه م خه باتی ئابووری یه ته نها ده ستنیشان كه ری كێشه یه كی بچووكی پڕۆلیتاریا و خاوه ن كاره و نه بووه ته كێشه ی گه وره ی كۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا و سه رمایه دار، وه ك نیزام و كۆمه ڵگایه ك.

كێشه ی كۆمۆنیسته كان له گه ڵ خودی نیزامی سه رمایه داری دا كێشه یه كی مێژوویی گه وره یه كه كۆمۆنیسته كان به دوای به ده ست هێنانی په یوه ندیه كی كۆمه ڵایه تی نوێوه ن، كه ئه م كێشه یه له سه رده می نیزامی سه رمایه داری دا وه ك جووڵانه وه یه كی سیاسی پڕۆلیتاریا كێشه یه كی سه روه ڕ قووڵتر و گرنگتره.
بالێره وه بێینه سه ر ئه و ده ربڕینانه ی كه منسوری حیكمه ت له نووسینێك له نووسینه كانی دا ده ریبڕیوون” منسور له لایه كدا ئاوا باس له خه باتی پڕۆلیتاریا ئه كات و ئه ڵێت(( خه باتی ئابووری چینی كرێكار كۆڵه كه یه كی سه ره كی و حه یاتی خه باتی چینایه تی یه و زه مینه ی سه ره كی ئاگاداربوونی كۆمه ڵانی به رینی چینی كرێكاره له سیمای چینایه تی خۆیان. ل٤ “سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاراندا” ))
ئه گه ر به ئاگایی یه وه سه رنج له دنیا بده ین، ئه بینین كه دنیا وه ك دنیایه كی واقعی و ماددی، كێشمه كێشی هه موو ڕۆژه ی پڕۆلیتاریا و سه رمایه داران كێشه ی بچووك و جوزئی خه باتی چینایه تی تیادا ده ر ده كه وێت، كه ئه ویش خه باتی ئابووری پڕۆلیتاریایه.

ئه م كێشه یه به نیسبه ت كۆمه ڵگای سه رمایه داری یه وه كێشه یه كی زۆر بچووكتره له و كێشه گه وره مێژوویی یه ی كه هه یه. چوونكه داواكاری پڕۆلیتاریا له خه باتی ئابووری دا ناچێته سه ر داواكاریه كان كه تا مۆخ ڕۆبچێته خواره وه بۆ جه سته ی سه رمایه داران و نیزامه كه یان.
ئه م داواكاریانه له ڕیفۆرمێكی بچووك واوه تر ناچێت، ئه م داواكاریانه هه ر له سه ره تای دروستبوونی ئه م دوو چینه وه تێڕوانین ئه بینین كه داواكاریه كان له مێژووی جووڵانه وه ی كرێكارانی جیهاندا هیچ جیاوازی یه كی بچووك و گه وره له نێوانیاندانیه له مێژوویه كه وه كه ئه م داواكاریانه هه یه مێژووی سه رهه ڵدانی ئه م دوو چینه یه كه واته هه تا جووڵانه وه یه ك سه روه ڕ سیاسی نه بێت چ جووڵانه وه یه كی ئابووری كرێكاران ده ستی بۆ له ناوبردنی كاری به كرێ بردووه ؟
كه واته جووڵانه وه ی كرێكاران وه ك خه باتی ئابووری كۆڵه كه ی حه یاتی خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریا نی یه. خه باتی ئابووری جوزئی خه باتی چینایه تی چینی پڕۆلیتاریایه.
له به ر ئه وه ی كێشه ی خه باتی ئابووری له نێوان پڕۆلیتاریا و سه رمایه داران دا، كێشه یه كی زۆر بچووكتره له و كێشه یه كه پڕۆلیتاریا بووه ته هه ڵگری په یامه كه ی له مێژووی به شه ریه تدا.
ئه گه ر به ووردی بڕوانین له خه باتی ئابووری كرێكاران، له جوڵانه وه ی ئه و خه باته دا هه موو مه یلوو بۆچوونه كانی ناو كرێكاران هه ر له سه ندیكالیسته كانه وه تا ناسیۆنالیست و مه زهه بی یه كان هه ر هه موویان وه ك یه ك هاوكار و هاوخه باتی ئابوورین، بێ ئه وه ی كه ئه ویان به ویان بزانێت كه ئه مه وه ك جووڵان وه ك بۆچوون چه نده كوشنده یه له ڕێگا ئاگاداربوون له واقعی كۆمه ڵایه تی خۆیان له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا.

واته خه باتی ئابووری بۆ پڕۆلیتاریا نابێته سیمای ئاگاداربوونی ته واوه تی له په یوه ندی … كۆمه ڵایه تی سه رمایه دار و پڕۆلیتاریا له نیزامی سه رمایه داری دا.
ئه گه ر پڕۆلیتاریا له خه باتی ئابووریی یه وه ئاگاداری سیمای چینایه تی خۆی ببوایه، ئه وا ئه بوایه له سه رده مانێكی زۆر زووه وه بێ بوونی كۆمۆنیسته كان له سه رتاسه ری دنیادا شۆڕش به رقه رار بوایه. چونكه هه ر ئاگاداربوونێكی كۆمۆنیستانه ی پڕۆلیتاریا، له ژیان و گوزه رانی له نیزامی سه رمایه داری دا، ئیتر پڕۆلیتاریا ئه وه پێ ده زانێت كه گۆڕانی ته واوه تی له ژیانی دا، له به رپابوونی شۆڕشی سۆشیالیستی زانستی دایه، له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا.
به ڵێ ئه م جیاوازیانه ی له نێوان ئیكۆنۆمیستێك و كۆمۆنیستێك دا جیاوازیی یه له به سیاسی كردنی پڕۆلیتاریا و تجرید كردنی گیانی سیاسیانه له پڕۆلیتاریا دا. كه تجرید كردنی گیانی سیاسیانه له پڕۆلیتاریا خاسیه تی مه نهه ج و كاری، ئیكۆنۆمیسته كانه.

ماركس له كاری به كرێ و سه رمایه دا ئه ڵێت: په یوه ندی ئابووری بنه مایه له خه باتی چینایه تی چینی كرێكاردا.
په یوه ندی ئابووری بریتی یه له ژێرخانی كۆمه ڵایه تی سه رمایه داری، واته په یوه ندیی كار و سه رمایه له نیزامی سه رمایه داری دا ده ست نیشانی خه باتی چینایه تی ئه كات.

واته خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریا له سه رده می نیزامی سه رمایه داریدا مه وجووده.
ئیتر ئه م په یوه ندیی یه چۆن ئه گۆڕێت ئه مه ش بۆخۆی جێگای لێكۆڵینه وه یه، ئه ویش گۆڕانكاری جه وهه ری یه له كۆمه ڵگای سه رمایه داری دا.
ماركس ناڵێت خه باتی ئابووری كۆڵه كه ی حه یاتی یه، به ڵكو ئه ڵێت: په یوه ندی ئابووری بنه مای خه باتی چینایه تی یه.
خه باتی ئابووری و په یوه ندی ئابووری دوو باری جیاوازن له تێڕوانین و له واقع دا.
خه باتی ئابووری جووڵانه وه یه كی عه فه وی كرێكارانه له گه ڵ سه رمایه داراندا، په یوه ندی ئابووری په یوه ندی پڕۆلیتاریا له نیزامی سه رمایه داری یه وه ده ست نیشان ده كات.

مه نسوری حیكمه ت كه ده ڵێت خه باتی ئابووری كۆڵه كه ی حه یاتی خه باتی چینایه تی یه ئه یه وێت وه ك وورده بۆرژوازی یه ك گیانی سیاسی بوون له پڕۆلیتاریادا بمرێنێت، كه خه باتی سیاسی كۆڵه كه ی حه یاتی خه باتی چینایه تی یه.

ئه م جۆره له بیركردنه وه و دروست كردنی ئه و گیانه له جووڵانه وه ی پڕۆلیتاریادا قازانجی گه وره ی بۆ بۆرژوازی و نیزامه كه ی تێدایه. كه ئه مه ش بۆ به پراكتیك كردنی هه ڵوێستی پڕۆلیتاریا له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا سه روه ڕ تێڕوانینێكی بۆرژوازی یانه یه.
هه روه ها ڕیزگرتنێكی زۆر به به هایانه له جووڵانه وه ی عه فه ویانه ی پڕۆلیتاریا و كه م كردنه وه ی ده وروو كاری گه ری سیاسیانه ی ئینسانه ووشیاره كۆمۆنیسته كان له ناو پڕۆلیتاریادا گرنگی یه كی كه می نی یه بۆ به هێزبوونی ئیتۆریته ی ئایدیۆلۆژیه تی بۆرژوازی له نێوان كرێكاراندا یان له سه ر كرێكاران.
هه روه ها یه كێك له و تێكه ڵ و پێكه ڵی یه ی كه ئیكۆنۆمیسته كان به ده ستی ئه نقه ست بێت یان به زانیاری یه وه بێت ئه یكه ن. ئه وه یه كه خه باتی ئابووری ئه كه نه ئه وه ی كه ووجوودی سیاسی پڕۆلیتاری تیا نیشان ئه درێت.

كه ئه مه ش بۆ خۆی گه مژه یی یه كی زۆر بێ په رده یه كه خه باتی ئابووری به خه باتی سیاسی پڕۆلیتاریا له قه ڵه م بدرێت. خه باتی ئابووری ته نها كێشه ی نێوان كرێكاران و سه رمایه داره ( خاوه ن كار ). كه ئه مه ش كێشه یه كی بچووكی كێشه كۆمه ڵایه تی یه كان واوه ترناچێت. به ڵام كێشه ی سیاسی پڕۆلیتاریا، كێشه یه له گه ڵ هه موو نیزامی سه رمایه داری دا. وه داواكاری له خه باتی ئابووری دا له پێناو سه عات كارێكی كه م و كرێ یه كی زیاتر. له وه به ولاوه ناچێت كه له ڕیفۆرمێك زیاتربێت ئه مه ش هه ر له ساڵانی زۆر له وه و پێشه وه ئه م كاره كۆتایی پێ هاتووه كه ئیتر ڕیفۆرم بۆ كرێكاران ئه وه نی یه بێجگه له سووڕانه وه نه بێت له ئه ڵقه یه كی به تاڵدا.

ئه گه ر ئێمه ڕه ووتی به ره و پێش چوونی كۆمه ڵیش ببینین ئه و داواكاریانه نه چوونه ته ئه و ئاسته ی كه پڕۆلیتاریا له ڕیفۆرمێكدا گۆڕانكاری یه ك به ده ست بهێنێت. به ڵام ووجوودی سیاسی پڕۆلیتاریا به دوای ئه وه وه یه یان ستراتیجی بریتی یه له نه مانی كاری به كرێ.
هه روه ها شه ڕی بنه ڕه تی پڕۆلیتاری ووشیار دابه زینی كرێ نی یه به ڵكو له ناوبردنی نیزامی كاری به كرێ یه ئیتر له نێوان دوو جۆر له پڕۆلیتاریادا كه یه كێكیان خه باتی ئابووری به كۆڵه كه ی حه یاتی ئه زانێت و ئه ویتریان پڕۆلیتاریای ووشیار به بیری ماركسیزم، له داواكاری یه كاندایه. كه ئه ویش له لای سه ره وه ڕوونم كردوه ته وه. كه واته خه باتی ئابووری بریتی نی یه له ووجوودی سیاسی پڕۆلیتاریا.

مه نسوری حیكمه ت له سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاراندا ده ڵێت: (( خه باتی ئابووری بریتی یه له نه فسی موجوودییه تی سه ربه خۆی چینی كرێكار و بنه ڕه تی ترین و هه میشه یی ترین شكڵه كانی خۆنواندنی ئه و چینه و نیشاندانی ووجوودی سیاسی ئه و چینه یه به رامبه ر به بۆرژوازی و سه رمایه.” سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاراندا”- ل٤ )).

خه باتی ئابووری نابێته ووجوودی سه ربه خۆی چینی كرێكار چونكه كرێكار كه داوای كرێی زیاد ده كات، یان سه عات كاری كه م ده كات. له زۆر زۆر حاڵه تی دا سه رنه وی كه ره بۆ سیاسه تی بۆرژوازی یان له ژێر ڕكێفی سیاسه تی بۆرژوازی دا كار ده كات هه روه ك چۆن خه باتی ئابووری له میانه ی نه قابه كان و سه ندیكاكان و یه كێتی كرێكاریی یه كاندا ئه چێته ڕێوه یان عه فه ویانه به رپاده كرێت.

هه روه ها كاتێك ئه م جۆری كاركردنه ئه كرێته كاری سه ره كی بۆ پڕۆلیتاریا، ئه مه ش ئه داتی ده ستی بۆرژوازیی یه و ده وری كاریگه ریشی له جۆری كار و دامه زراندنی دا هه یه و، دابڕاندنی پڕۆلیتاریای تیادا به ر جه سته ده كاته وه له كاركردنی سیاسیانه ی پڕۆلیتاریا له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا..
واته خه باتی ئابووری نه فسی موجوودییه تی سه ربه خۆیی پڕۆلیتاریا نی یه له كۆت و به ندی سیاسه تی بۆرژوازی.

كه واته به رامبه ر كارێك كه بۆرژوازی كاركه ری بێت. ده بێت پڕۆلیتاریا بوونی سه ربه خۆیی خۆی بپارێزێت كه كۆت و به ندی سیاسه تی بۆرژوازی له ڕێچكه كاری بۆرژوازیانه بۆ ئه وه ی بتوانێت ئه ركه بنه ڕه تی یه كانی خۆی له گه ڵ سه رمایه داری و نیزامه كه ی دا ڕوو به ڕوو بكاته وه. كه ئه ویش چه كداربوونه، به بیروبڕوای ماركسیزم له هه موو حاڵه تێكدا، بۆ له به یین بردنی هه موو دیدو بۆچوونێكی غه یره واقعی و مه زهه بی و ناسیۆنالیستی و ڕاسیستی و فاشیستی له دیدو كرده وه كانی دا.
خه باتی ئابووری به به رده وامی ووجوودی هه یه له نێو كرێكاراندا. به ڵام ئه وه ی كه به شكڵێك ته واو كامل نی یه، داواكاری سیاسی یه له لایه ن پڕۆلیتاریاوه بته وێت و نه ته وێت به به رده وامی له ناو كرێكاراندا داواكاری ڕیفۆرم بوونی هه یه. به ڵام كاتێك كه كۆمۆنیسته كان به شداری ئه كه ن له ناو، ئه و خه باته دا(خه باتی ئابووری) نابێت خه باتی ئابووری بیكه نه كۆڵه كه ی خه باتی چینایه تیان، به ڵكو ئه بێت كاری سیاسی به بڕوای ماركسیزم له نێویاندا په خش بكه ن بۆ ئه وه ی هه رچی زووتر و زیاتر ڕوو له گه شه ی سیاسی بكه ن و داواكاریی یه كانیان زۆر له وه به ولاوه بچێت كه بۆرژوازی زۆر ناكۆك نی یه له گه ڵیدا.

وه هه روه ها ئه وه ی كه كرێكار بۆ له خه باتی ئابووری دا به شداری كرد ئیتر بۆ ئه و ئینسانانه ناتوانیت بڵێیت كۆمۆنیسته هه تا ڕووترین كرێكاریش بێت. به ڵام به پێچه وانه وه ووشیاری كۆمۆنیستی هه بوو ئه وا ئه م داواكاریانه ی له خه باتی ئابووری دا له لایه ن ئه وكرێكاره ووشیارانه وه، ناكرێته كۆڵه كه ی حه یاتی خه باتی چینایه تی.

مه نسوری حیكمه ت زۆر ئیكۆنۆمیستانه ئه ڕوانێته ئه و هه ڵسووڕانه و وه داواكاریی یه كانیان هه ر له و ئاسته به ر ته سكه دا ئه هێڵێته وه كه بۆرژوازی و سه رمایه داران پێیان ناخۆش نی یه.
مه نسوری حیكمه ت ده ڵێت: (( خه باتی ئابووری كۆڵه كه ی خه باتی چینایه تی و به شی جیانه بووه وه ی خه باتی كۆمۆنیستی یه حووزوری هه ڵسوڕاوانه و، له م مه یدانه دا به شێكه له ته عریف و پێناسه ی ئێمه وه ك كرێكار و كۆمۆنیست بێجگه له ده وره شۆڕشگێڕه كان.- ل٤ ( ئه ودیو ) ل ” سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاران دا”)).

خۆزگه جارێك ئه م كۆڵه كه یه ببوایه به چڵێك. به ڵام نابێت به چڵێك بۆ مه نهه جی ئیكۆنۆمیسته كان. له به ر ئه وه ی هه ر ده ست بردنێكی پڕۆلیتاریا بۆ ده سه ڵاتی سیاسی به رژه وه ندی ئه مانیشی تێدا ده كه وێته مه ترسی له ناوچوونه وه.
له به ر ئه وه كاری ئیكۆنۆمیسته كان ته نها ئه وه یه له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا، پڕۆلیتاریا چه واشه بكه ن له شۆڕشی خۆی وه كارێك بكرێت كه خه باتی ئابووری به س بێت بۆ پڕۆلیتاریا زه مینه ی شۆڕش خۆش نه بێت بۆ له ناوچوونی سیسته می سه رمایه داری.




ئاسایشی ئاومان له‌ كوێدایه‌ ؟ … شاخه‌وان سه‌نگاوی

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت باسێك له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر كیانێك یان هه‌رێمێك بكه‌ین ( هه‌رێمی كوردستان ) ئه‌وا ده‌بێت باگراوندێكی زانستیمان هه‌بێت به‌ سه‌رجه‌م پێكهێنه‌ره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كورد وه‌ته‌نی به‌یه‌ك چاو سه‌یركردن له‌ ئاسیاشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌وینه‌ هه‌له‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رچوون به‌ زیانێكی كه‌م ده‌چێته‌ خانه‌ی مه‌حال بوونه‌وه‌ .
هه‌ر بۆیه‌ كۆمه‌لگا به‌ بێ جیاوازی پێویستی به‌ سه‌رجه‌م پێكهێنه‌ره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌بی هه‌یه‌ چونكه‌ وه‌كو جه‌سته‌یه‌كه‌ نه‌بوونی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كان ده‌بێته‌ هۆی ئیفلیج بوونی جه‌سته‌كه‌ ئیدی چ له‌ رووی سیاسی بێت یان له‌ رووی سه‌ربازی یان له‌ رووی ئابووری.

هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وا له‌ سه‌رانی ئیداری كۆمه‌ڵگا ده‌كات له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكدا هه‌نگاوه‌كانی سێ ئه‌لقه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت كه‌ ئه‌لقه‌ی یه‌كه‌م ناو ده‌برێت به‌ ئه‌لقه‌ی ئاسایش وه‌ ئه‌لقه‌ی دووه‌م ناو ده‌برێت به‌ ئه‌لقه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌لقه‌ی سێیه‌م ناو ده‌برێت به‌ ئه‌لقه‌ی ئامانجه‌كان ، به‌ دیوه‌كه‌ی تردا كاتێك ئه‌لقه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌كه‌دا جێگیركرا ئه‌وا به‌ره‌و ئه‌لقه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت له‌م ئه‌لقه‌یشه‌وه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان هه‌نگاو زیاتر ده‌نێت . ئه‌وه‌ی منیش زیاتر مه‌به‌ستمه‌ ده‌پرسم ئایه‌ سه‌رانی سیاسی كورد له‌ ماوه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك زیاتر له‌ پرۆسه‌ی حكومه‌تدار له‌ باشوردا ره‌چاوی په‌یڕه‌و كردن له‌ ئاسایشی نه‌ته‌ویان كردووه‌ یان ئاسایشی خێلگه‌ری ؟

چونكه‌ له‌ لای هه‌مووان روونه‌ له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا به‌ پێی گۆڕانكاریه‌كان ، ئاسایشی ووزه‌ گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت چ له‌ سامانی نه‌وت و كانزاكان ، وه‌ با بڵێین چ له‌ ئاسایشی ئاودا ، كه‌ ئێستا رایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌لێن جه‌نگی داهاتوو ، جه‌نگی ئاو ده‌بێت چونكه‌ كێشه‌ی ئاو یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان و زۆر ململانێی نێو ده‌وله‌تی له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌كرێت به‌ تایبه‌تی تر له‌و رووبارانه‌ی كه‌ هاوبه‌شن وه‌كو دیجله‌ و فرات .

وه‌ ئه‌و ده‌وله‌تانی كه‌ ئاویان له‌ ژێر ده‌ستادیه‌ به‌كارتێكی به‌هێز به‌كاریی ده‌هێنن به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی هه‌ر وه‌ك توركه‌كان ده‌ڵێن ئاو ده‌خورێته‌وه‌ نه‌وه‌ك نه‌وت ، ئه‌میش له‌ ڕێگای دروست كردنی به‌نداوه‌ به‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئێستا له‌ توركیادا به‌ ناوی پرۆژه‌ی گاپه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام له‌ عێراق و كوردستان كه‌ ئه‌قلیه‌تی نه‌وتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات هیچ كات ئه‌وه‌نده‌ی له‌ خه‌می فراوانكردنی كێلگه‌ نه‌وتیاكاندا بوونه‌ نیو هێنده‌ له‌ خه‌می بینیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێزی ئاویدا نه‌بوونه‌ هه‌رچه‌نده‌ باشتر ده‌زانن ڕۆژێی دێت نه‌وت به‌ كۆتا بێت به‌ڵام بۆ ئاو له‌ گه‌ڵ كۆتا بوونی مرۆڤدایه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌پرسین له‌ كار به‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان له‌ ماوه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ پرۆسه‌ی حكومه‌تداریداتان هه‌ر پلان پلانتانه‌ كوا پلانیی ستراتیجیتان له‌ بواری بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئاویدا به‌نمونی پڕۆژه‌ی به‌نداوی بێخمه‌ له‌ كوێی ئه‌و پلاننه‌تانا بووه‌ كه‌ وه‌تاكو ئێستا هه‌ر به‌ پیلانه‌كانی ئێوه‌ به‌ردێك نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌ردێكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یی كه‌ به‌ گاپی كوردستان و عێراق ناوده‌برا .

شاخه‌وان سه‌نگاوی
shaxewan.saed@gmail.com




ئەردۆگان-یش وەکو دۆناڵد ترامپ مەترسییەکی گەورەیە … زاهیر باهیر

ئەم سیستەمە کەسانی زۆر مەترسییدار دروستدەکات ، بەڵام مەترسیدارترین، خودی سیستەمەکە خۆیەتی، هاوکاتیش دەتوانێت خەڵکی بێ توانا و بێ کەڵک و بێ ئیرادە بکات و تەنانەت دەتوانێت بیشیانکاتە کۆیلە. بێ گومان ئەمانەش لەڕێگای هێزە تاریکانەوە دەکات، کە میدیا یەکێکیانە.
میدیا کە بەشێکە لەم سیستەمە ، کاری ئەو جوانکردن و ناشیریکردنی سەرانی دەوڵەت و خەڵکانی بەتوانا و ناودارە هەروەها دەتوانێت بە خراپ یا باشیش ناونوسیان بکات. ئەمەشی کە میدیا دەیکات خزمەتێکی باشی سیستەمەکەیە بە بەردەوامبوونی و پاراستنیشی. ئەم خزمەتەش لە چەند ڕێگایەکەوە دەکات کە یەکێکیان هەوڵدانێتی لەگەڵ خەڵکی بۆ فەرامۆشکردن یاخود چەواشەکردنیان لە کێشە و گرفتە سەرەکییەکانیان.
کردنی ئەم کارەش زۆر چاکە بۆ دەوڵەتێکی وەکو بریتانیا تاکو هاووڵاتیان و دانیشتوانی چی تر گرنگی و بایاخ بە کێشە سەرەکییەکانیان کە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبنەوە نەدەن کە کێشەی سیستەمی تەندروستی، پەروەردە و پێگەیاندن ، خانووبەرە و کێشەی بێ جانووبەران[ سەرەپانان] ، پەنابەران و کۆچبەران، ڕایسسیزم و سیستەمی هاتوچۆی شەمەنەفەر و دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا … کە ئەمانە هەندێکیانن.
ئەوەتەی دۆناڵد ترامپ هاتۆتە سەر حوکم ، میدیا لە زۆر شوێندا لە هەوڵی نابووتکردنی ئەو و بە خراپناساندنی ئەوە کە مەترسیدارترین کەسی ئەم دونیایەیە و بە جۆرەها شت بەدناوی دەکات. گومان لەوەدا نییە کە زۆرێك لەوانەی کە میدیا ئەم کابرایەی پێ سواغ داوە ڕاستە ، بەڵام ئەم سیسستەمە ناوبەناو کەسانی ئاواشی پێویستە.

ئایا دۆناڵد ترامپ بەڕاستی مەترسییە بۆ جیهان؟!

زۆرێك لە سیاسەتەکانی ترامپ هەر لە سەرەتاوە تاکو ئێستا نەك هەر هەڵەن بەڵکو زۆریش نامرۆڤانەن . لەوانە بڕین و کەمکردنەوەی پارە و کۆمەنەکردنی هەژارانە لە سیستەمی چارەسەر و تەندروستی، سیاسەتی ڕایسستی سەبارەت بە پەنابەران و کۆچبەران و تەنانەت زیارەتکەرانی ئەمەریکاش ، بەردەوامبونی سیاسەتی ” جەنگی دژە تیرۆر” کەمکردنەوەی هەل و ئازادیی منداڵ لەباربردن ، کشانەوە لە پەیمانی پاریس سەبارەت بە ژینگە، کەمکردنەوەی باج لەسەر خەڵکانی دەوڵەمەند و کۆمپانیا زەبەلاحەکان ، کشانەوەی ئەمەریکا لە پلانی ڕوتکردنەوەی ئیران لە چەکی ناوکی ، گواستنەوەی سەفارەتی ئەمریکی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم وەکو هێمای ناساندنی ئەوێ بە پایتەختی ئیسرائیل، هەروەها جەنگی مامەڵە و بازرگانی بەرانبەر بە ئەوروپا و کەنەدا و چین و ئۆسترالیا و مەکسیکۆ.
ترامپ کابرایەکی تووندڕەو، ڕەگەزپەرست ، دژ بە ئیسلام ،لایەنگری هەلاواردن و پێشداوەریی ، هەروەها دەکرێت فاشستیش بێت.

گەلێك لە ئێمە بەهۆی ئەوانەی سەرەوە ئاوا هەستدەکەین کە ترامپ مەترسیدارترین کەسە لەسەر جیهان و هەڕەشەش لە ئاشتی جیهانی دەکات. لە ڕاستیدا دەکرێ و دەتوانێ، بەڵام وشەی ” دەکرێ و دەتوانێ” زۆر جیاوازە لەوەی کە لە ئێستادا ” دەکرێ و دەیکا” . هاوکاتیش ئێمە دەبێت لەوە تێبگەین کە ئەو کابرایەکی لاواز و بێ تواناشە لەبەرئەوەی لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە هاتۆتە سەر حوکم و هاوکاریی و کۆمەكپێکردنی دەتوانرێت لە لایەن سامانداران و کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە، سنووردار بکرێت و پاوەری ترامپ تەنها دەتوانرێت بۆ شەش ساڵی دیکە درێژبکرێتەوە ، ئەمە لە کاتێکدا کە تەنها ئەگەری مانەوەی لە حوکما بۆ تەنها دووساڵی دیکە هەیە چونکە جێگای گومانە هەتا ئەگەر خۆشی بیەوێت، هەڵببژێرێتەو. لەگەڵ هەموو ئەوانەی سەروەدا ترامپ هەرچۆنی بوێت نەك هەر ناتوانێت نەخشەی جیهان بگۆڕێت، بەڵکو هی خۆراوای ناوینی-شی بۆ ناگۆڕێت.

ئەی ئەردۆگان؟ ئایا ئەو کەمتر هەڕەشە و مەترسییە لەسەر جیهان، یاخود لانی کەم لەسەر خۆرهەڵاتی ناوین؟
با پێشەکی ئەردۆگان و سیاسەتەکانی و حیزبەکەی ، ئاکەپە، بەوانەمان کە بە باشی نایناسن، بناسێنم، دوای ئەوە حوکمکە بۆ خودیی خوێنەر خۆی بەجێدەهێڵم.
هەر لە سەرەتاوە ئەردۆگان توندڕەو بووە ، لە پاشخانێکی ئیسلامیەوە هاتووە و ئەو خودی خۆی وەکو : موحافیزکارێکی دیمۆکرات ، وەسف کردووە . ئەردۆگان لە نێوانی ساڵانی 1994 بۆ 1998 سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبول بووە. دواتر لە دەسەڵات ڕوتکرایەوە و بە هۆی ئارەزوی هەڵبەست و سەوابیتی دینیەوە. بەهۆی یەكێک لە خوتبەکانی ساڵی 1998 یەوە کە برەوپێدان و پێشخستنی دینی ئیسلامی بوو، لە پایە و پلەی سیاسی ، قەدەغەکرا.
ئەردۆگان ئاکەپەی لە ساڵی 2001 دا دروستکرد و توانی سێ هەڵبژاردنی گشتی لە ساڵی 2202 ، 2007 و 2011 بباتەوە و لە ساڵی 2003 وە ببێتە سەرەکوەزیرانی تورکیا و لە ساڵی 2014 شدا بووە سەرەککۆمار.

هەر وەکو ترامپ ئەردۆگاون-یش ڕەگەز پەرست، لایەنگری هەڵاواردن و پێشداوەرییە ، توندڕەو ، ڕایسستە . ئەو توندڕەوێکی دینیە ، نەتەوە پەرستە و بە دڵنیایشەوە دیکتاتۆرێکی دڕندە و فاشستە. خۆیی و دەزگە سیخوڕییەکەی ، میت، بە هاوکاری قەتەر و ئەمریکا، خولقێنەری داعشن.
ئەو کار لەسەر فراوانکردنی دەسەڵاتی ئاکەپە و بوژاندنەوەی خەلافەت دەکات و خەونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دەبینێ . زۆر دڕندانانە دەست لە سوریا و عێراو وەردەدا و دەیەوێت ڕۆڵی سەرەکی لە ناوچەکەدا ببینێت بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی خۆی .
ئەردۆگان دەسەڵاتی بە جۆرێكی ئاوا خراپ بەکارهێنا نەك هەر شەڕی دژی پەکەکە بەڵکو دژی هەموو کورد لە باکوردا هەڵگیرسانەوە دوای کوژرانی دوو پۆلیس لە حوزەیرانی 2015 دا کە لە لایەن پەکەکەوە ڕەتکرایەوە کە ئەوان ئەو کارەیان کردبێت. چالاکییەکانی ئەندامان و هەوادارانی هەدەپە و پەکەکەی یاساخکرد و بە هەزارانیان لە بەندیخانە توندکران کە زۆرێك لە سیاسییەکان و پەڕلەمانتارەکان-یشن ، کە لە ناویانا هەردوو سەرۆکەکەی هەدەپەی تیادایە . لە مانگی تەموزی 2015 وە تاکو ئێستا خەڵكێکی زۆر لەسەر دەستی سوپاکەی ئەردۆگانا کوژرا و برینداربوون ، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە شوێنەکانیان هەڵکەنراون و ژمارەیەکی زۆر لە شارۆچکە و گوندەکان وێرانکراون.

ئەردۆگان بیانوی کودەتاکەی مانگی تەموزیی 2015 ی بۆ بەندکردنی هەزاران کەس لە بەشی سووپا و سیاسییەکان و خەڵکانی سیڤل-ی وەکو دادەوەر و یاساناس و پارێزەر و مامۆستا و برینپێچ و ئەکادیمی و ڕۆژنامەنوس ، بەکارهێنا و هاوکاتیش هەزاران کەسی دیکەی لەسەر کارەکانیان دوورخستەوە. لە 16/04/2017 دا ڕیفرۆندەمێکی بۆ دەستکاریکردنی دەستوری تورکیا کرد تاکو 18 پێشنیازەکەی لە تەعدیلکردنی دەستوری تورکیدا،بکات کە یەکێکیان گۆڕینی سیستەمی سەرەكوەزیران بوو بە سیستەمی سەرەککۆماریی .
لە سای ئەم سیستەمە نوێیەدا ئەردۆگان دەکرێت بە سەرەککۆماری تورکیا تا ساڵی 2029 بمێنێتەوە. لە 20/01 ی ئەمساڵدا بڕیاری هێڕشکردن و داگیرکردنی عەەفرین-ی داو پاش 58 ڕۆژ دوای شەڕێکی خوێناوی لە ڕۆژی 18/03 دا توانرا داگیربکرێت . لەم چەند هەفتەی پێشوشدا هەڵبژاردنی گشتی تورکیای لە مانگی نۆڤەمبەری 2019 وە پێشخست بۆ 24/06 ی ئەمساڵ لەبەر مەترسی دەرنەچونی خۆیی و حیزبەکەی گەر هەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆیدا بەڕیوە بچوایە.
لەکاتێکدا کە هێشتا ئەو کۆمەك بە گروپە تیرۆریستەکان دەکات بەتایبەت داعش چ بە پارە و بە چەك و چ لە ڕێگای دیکەوە ، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر ژیانی خەڵکانی ئاسایی ئەمەریکا و بریتانیا و تەواوی ئەورروپا و عێراق و پاکستان و ئەفغانستان هەروەها لەسەر پرسی ئاشتەوایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ تاکو زیاتر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە ، بۆ تورکیا ، ناوچەکە ، ئەوروپا و ئەمەریکا، مەترسیدارتر دەبێت.

پرسیارەکە لێرەداس ئەوەیە : پیاوێك لەگەڵ ئەم ڕیکۆردە خراپە و ئەم کاراکتەرە ناوازەیەدا ، بۆچی هێشتا لە دیدی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و ئەمەریکاوە مەترسی، نییە؟ بۆچی لە هاتنیا بۆ بریتانیا لە ڕۆژی 13/05 دا، ڕووبەڕووی سەدەها هەزار خۆپیشاندەر و ناڕەزاییکەران نەبووەوە؟
لە ڕاستیدا دەبوایە ئاوا پێشوازی لێبکرایە ، دەبوایە لەلایەن خۆپیشاندەرانی توڕەوە بەو دروشمانەی کە شایستەیین ، بەخێرهاتنی لێبکرایە ، بەڵام میدیا و دەوڵەتی بریتانی ئەوەیان نەدەخواست بۆ ئەوەی سەرەکوەزیرانی بریتانیا و ئەردۆگان خەجاڵەت و شەرمەزار نەبن. میدیای بریتانی هەر وەکو نەریتی هەمیشەییان بێ دنگییان کرد هەر وەکو چۆن بە دەگمەن دڕندەکاریی و وێرانکاریی ئەرردۆگان و حیزبەکەیان کە بۆ ماوەیەکی یەکجار درێژ دژ بە کورد و خەڵکانی جالاکی دیکەی تورکیا ، ڕوماڵ کردووە.

سەبارەت بە سەرەکوەزیرانی بریتانیا و حکومەتەکەشی ئەوانەی کە ڕویداوە و ڕودەدات لە وڵاتی تورکیا بە کورد و تورك خەڵکانی دیکەشەوە ، گرفتێك نییە و نەبووە بۆ ئەم دەوڵەتەی بریتانیا، بۆیە بزنس لەتەك ئەردۆگان و حکومەتەکەیدا بەردەوام و ئاساییە. لە ڕاستیدا کودەتا تێشکاوەکە و سەرکوتکردنی کورد و خەڵکانی دیکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە سوودمەند بووە بۆ حکومەتی بریتانی. هەر بۆیە لەو ڕۆژەدا لە هاتنی ئەردۆگاندا کاتێك کە ترێزە مەی-ی سەرەکوەزیران کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانییان بەست ، بەڵێنی کۆمەكکردنی بە ئەردۆگان دا و کوردیشی بەگشتی بە تیرۆریست بە هەموو بریتانیا ناساند . لە لایەکی دیکەشەوە مامەڵەی بازرگانی چەك و تەقەمەنی لەتەك تورکیادا بەردەوامە و لە ساڵی 2016 وە حکومەتی بریتانی زیاتر لە بڕی 1 ملیار پاوەند لە چەکی قورسی بە تورکیا فرۆشتوووە.

بۆ ئەوانەمان کە پێشتر نەیاندەزانی ، با ئێستا باش بیزانن کە لە قازانجی دەوڵەتی بریتانی نییە کە ئەردۆگان و سیاسەتەکەی سەرزەنشت بکات چونکە تورکیا یەکێکە لە ئەندامە بەهێزەکانی ناتۆ و هاوپەیمانێکی گەورە و گرنگە بۆ ئەمان لە جەنگی ” دژە تیرۆردا” هاوکاتیش شەریکێکی باشە لە مامەڵەی ئایندەی بازگانی کاتێك کە بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دێتە دەرەوە ، کە ئەمە ناتوانرێت پشتگوێبخرێت.

بەم هۆکارانەی سەرەوە هەلوێستی بریتانیا و میدیاکەی بەرانبەر بە ئەردۆگان و حکومەتەکەی، بێ دەنگیی بوو ، هاوکاتیشش خۆپیششاندانەکەی ڕۆژی 15/05 دژ بە هاتنی ئەردۆگان بۆ بریتانیا تەنها بەجێهێڵرا بۆ کەمێك لە کورد و تورك و هەندێکیش لە چەپ و نقابی و سۆشیالیت و ئەنارکیستەکان، کە لە حاڵەتێکی ئاواشدا من هیچ سەرسام نیم .

زاهیر باهیر- لەندەن
ئایاری 2018