دواڕۆژی کار …. هەڵۆ بەرزنجەیی

سەرنجێکی کورت:
ئەم بابەتە ئەمڕۆ لە گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵامانیدا بڵاوکراوەتەوە. بەگرنگم زانی پوختەکەی پێشکەش بە خوێنەری کورد بکەم، تاوەکو سەرنجێک لەو گۆڕانە بنجی و خێرا و ڕادیکالەی گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و بازاڕی کارکردن و داخوازییەکانی خوێندن و فێربوون و سیستەمی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم ڕەوتە ،دیاری بکرێت.
ڕەنگە جارێ وڵاتی ئێمە بەدوور بێت لەم شۆڕشە گەورە، کە ساڵانێکە مشتوومڕێکی گەورەی لەسەر دەکرێت. ئایا ئەم گەشە و پەرەسەندنە بە چاکە یاخود خراپەی مرۆڤ دەشکێتەوە. لەڕاستیدا وەک هەر دیاردەیەک ئەم گۆڕانەش دوو ڕووی هەیە. بە باوەڕی بەشێکی زۆری چاوردێڕ و ڕەخنەگرانی ئەم کایەیە، گرنگ ئەوەیە پەرەسەندنەکە لە ڕووی تەندروستییەوە زیانی بۆ مرۆڤ نەبێت،یاخود کەم بێت. دەنا مرۆڤایەتی بەناچارییش بێت،کەوتۆتە سەر سکەی ئەم هەڵمەت و شاڵاوەی بازە گەورەکانیبەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیادا و تازە مەحاڵە خۆ لێ لادان و پاشەکشەکردن لێی.

هەڵۆ بەرزنجەیی ١٧/٩/٢٠١٧
***********************

The Future of Job / دواڕۆژی کار

ڕاپۆرتی کۆتایی « فۆڕمی ئابووریی جیھانی» WEF، کە ئەمڕۆ17.9.2018 ، بڵاو بکرایەوە باس لەوە دەکات، تاساڵی 2025، واتە 7 ساڵی تر، جیھانی کارکردنمان گۆڕانی گەورە و ڕادیکالی بەسەردا دێت، لەڕێگای خستنەکاری زیاتری ڕۆبۆتەوە، و مرۆڤی زۆر بێ کار دەبن. لەم ڕێگایەوە ملیۆنەھا کار/Job، نامێنێ. بەواتایەکی تر ئەمە ھەنگاوێکە بۆ لەکارخستنی مرۆڤ و ڕۆڵی لە بواری کارکردن دا، کە تائێستا ھەڵسوڕێنەر و بزوێنەری دەورانی کارکردن و ئابوورییە.
لەئێستادا ٪‏71 کارکردن لە ڕێگای مرۆڤەوە بەڕێوەدەچێت. بەم شێوازە بڕوات تا 2025 ڕێژەکە دادەبەزێ بۆ ٪‏48 . ئەو ٪‏52 تری لە لایەن رۆبۆتەوە ڕادەپەڕێندرێت. بەم پێیە بێت تا ساڵی 2025،75 ملیۆن شوێنی کارکردن نامێنێ بۆ مرۆڤ و ئامێری زیرەک جێگای دەگرێتەوە.

ھەمان توێژینەوە باس لەوە دەکات، لە 5 ساڵی داھاتوودا 133 ملیۆن شوێنی کاری نوێ ساز دەدرێ کە خەڵکی ڕاھێندراوی تایبەت و پسۆڕی گەرەکە بۆ بوارەکانی شیکاری داتاکان، زانستکاران، گەشەپێدەرانی بەرنامە نەرمەکان / سۆڤتوێر، شارەزا و پسپۆڕانی بواری سۆسیال میدیاو بازرگانی ئەلەکترۆنی.
بە پێچەوانەشەوە لە بوارەکانی ھاتووچۆ و بەڕێوەبردنی مارکتینگدا بەڕەوپێشبەری هەڵسوڕێنەر و ئامۆژگاریکەری مشتەریی زیاد دەکات. لە بەرامبەردا نووسینگەی کارکردن و ھەژمارکردنی کار نامێنێ.

بۆ ئەم توێژینەوەیە پرسیار لە 300 Menager/ بەڕێوەبەری کار و بەرپرس و خاوەن کارخانە کراوە کە نوێنەرایەتی 15 ملیۆن کارمەند و کرێکار دەکەن لە 20 وڵاتی پیشەسازیی و تازەپێشکەوتوودا . لەتەک شرۆڤەی تەواوی کارەکەدا 12 پرۆفیلی بەشی تایبەتی و 29 پرۆفیلی وڵات و ناوچەشی لە خۆ گرتووە.
پرسیار ئەوەیە دیگتالیزەکردن و ئۆتۆماتیکردنی شوێنی کارکردن چەند زیانی ھەیە؟ ئەمەش ساڵانێکە مشتومڕی لەسەر ھەیە. چەند گۆڕانکاری بەھێز و ڕادیکال لە کۆمەڵگا و کارکردن دا دەکات.

٪‏ 50 خاوەن کارخانەکان باوەڕیان وایە تا ساڵی 2022 ژمارەی کرێکاریان کەمدەکاتەوە. ٪‏38 بە پێچەوانەوە ژمارەی خستنەکاری مرۆڤ زیاد بکەن و ٪‏28 ھەردووکیان ئۆتۆماتیکردن و کارمەند زیاد بکەن
بەمەدا دەردەکەوێ کە داخوازی لەسەر تەکنەلۆژیا تا بێت زیاتر دەبێت لەو ڕاپرسییەی ساڵی 2016 ئەنجام دراوە. ٪‏85 کارخانەکانی ئەڵمانی ھەتا 5 ساڵی داھاتوو ئۆتۆماتیکردنیان دەوێ٪‏83 کەسی شارەزا و ڕاھێنراویان دەوێت. خاوەن کارخانە و بەڵێندەرەکانی ئەڵمانیا پلانیان داناوە و دەیانەوێ تەکنەلۆژیای زیاتر بخڕێتە کارەوە. %91 دەیانەوێ تا 2022 سیستەمی گەورەی شیرۆڤەی داتا بەکاربھێنێ و بێتە پێشەنگی وڵاتانی جیھان و پێش چین، یابان، ئەمەریکا و ھیندستان بکەوێتەوە. بەکارهێنانی زۆری تەکنەلۆژی لە ئەڵمانیا%84 دەیانەوێ بە App Markt و % 79، گەشەپێدانی مەکینەی/ ئامێری ئینتەلەگێنز / زیرەکەوە بێت. لەم بوارەدا فیلیپین و سەنگاپوور و رووسیا لە پێشەوەن.بەڵێندەرە ئەڵمانەکام کەمتر پلانیان بۆ تەکنەلۆژی زیندوەریی %30 و رۆبۆتی شێوە مرۆڤ %28 و ڕۆبۆتی ژێر ئاو%22.
بەم شێویە ئەڵمانیا دیگیتالیزە دەبێت:

بێگومان پەرەسەندی خێڕای تەکنەلۆژی هەروەها پێویستی بە مرۆڤ کە مەکینەکان کار پێ بکات و گەشەیان پێ بدات.
توێژینەوەکە لەسەر ئاستی جیهان دەڵێ لە 5 ساڵی داهاتوودا %42، داواکاریی کاردکردن گۆڕانی بەسەردا دێت.لەتەک مەرجە ڕۆتینییەکانی کارکردنەوە، دەبێت کارمەند و کرێکارێک لە ئایندەدا، بەرنامە پرۆگرامکردن و کارپێکردنی رۆبۆتیش بزانێ و سەری لێ دەرکات. لە هەندێ کایەدا گۆڕانەکە گەورە و لە هەندێکی تردا بچووک دەبێت. بۆئەوەی بەڵێندەر و خاوەن کارخانەکان، لەسەردەمی هاوچەرخی دینامیکی مەکینە و ئامڕازەکان دا، جیاواز و توانای کێبەرکێیان بمێنێ، دەبێت لە سامانی مرۆییان وەبەرهەمهێنان بکەن. دەنا هێز و توانای شۆڕشی چوارەمی پیشەسازی لەدەست دەدەن. ئەمە قسەی سەعدییە زاهیدیە، بەڕێوەبەری ناوەندی ئابووری نوێ و کۆمەڵگای فۆڕمی ئابووریی جیهانییە.

بۆ ئەمەش 3 ستراتیژی ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕن:
– دامەزراندنی کارمەندی نوێ بە توانا و لێزانی لە تەکنیکی دا.
– سەرلەبەر ئۆتۆماتیکردنی ڕەوتی کارکردن و پەرەپێدانی
– کرێکار و کارمەندە کۆنەکان ڕاهێنانی نوێیان پێ بکرێت.

—————————–

سەرچاوە:
http:/./www.spiegel.de/wirtschaft/soziales/studie-weltwirtschaftsforum-maschinen-verrichten-bald-mehr-arbeit-als-menschen-a-1228108.html




بانگهێشتی ناشارستانییانەی بەربژێرەکان … جیهاد موحەمەد

هەڵبەت، زۆرن ئەو بانگهێشتە ناشارستانییانە، تەنها لەسەر یەک دانەیان ڕادەوەستم و ڕای خۆمی لەسەر دەدەم، ئەویش پڕکردنی شەقام و دار و دیواری ناوشارەکانە بە وێنە قەبەو زلەکانی بەربژێران.

لە کولتووری بانگهێشتکردنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیدا وا باوە و بووە بە کارێکی ئاسایی وێنە هەڵواسینی بەربژێرەکان، لەوانەیە قبووڵ نەبێت ئەگەر بڵێین پێویست بە وێنە هەڵواسین ناکات، تەنها ناوەکان و ژمارەی لیست و ژمارەی بەربژێر بەسە لەگەڵ پەیام و بەرنامەکانیان، بۆیە ئێمەش ناچار بە کارێکی ئاسایی وەردەگرین، بەڵام چۆن؟ لە ڕاستیدا وێنەی بەربژێر تەنها بۆ ناساندنی خودی بەربژێرە و هیچی تر، ناسینی بەربژێریش لە دەموچاودایە نەک لە قەدوباڵادا، دەموچاو مرۆڤەکانی پێدەناسرێتەوە نەک قەدوباڵا و گەورەیی وێنەکان. دیارە ئەوەش ڕاستە گەورەیی وێنەی دەموچاوەکان پێویستە بەوجۆرە بێت کە مەبەست لێیان بە تەواوەتی ناسینەوەی بەربژێرەکان بێت، واتا گەورەیی وێنەی دەموچاوەکانیش پێویست ناکات لە سنوری خۆی تێپەڕێت. هەرچ بەربژێرێک توانیبێتی وێنەی دەموچاوی خۆی لە سنورێکدا بە گەورەیی نیشان بدات و نمایشی بکات کارێکی زۆر ئاساییە و ناشارستانیەتی پێوە دیار نییە لەم کولتوورەی ئێمەدا. بەڵام ئەگەر بە وردی سەیری وێنە هەڵواسراوەکانی بەربژێرەکان بکەین زۆربەی زۆریان بە شێوازێکی ناشارستانییانە وێنەکانی خۆیان نمایش کردووە، ئەمەش جێگەی پرسیار و ڕەخنە و تێبینیە:

١/ ئەو بەربژێرە ژنانەی کە بە خۆگۆڕین و کراس و کەواو سوخمە و هێلەکی ئاڵاو واڵا و جل و بەرگی گرانبەهاوە سەرتاپای لەش و لاری خۆیان نمایش کردووە، جوانکاری و میکیاژێکی زەقیان کردووە، جێگەی پرسیارە؟ بۆ ئەم کارە دەکەیت؟ بۆ بەو جۆرە خۆت نمایش کردووە؟ تۆی بەڕێز دەتەوێت بە وێنەکانت خەڵک بتناسێتەوە وەک بەربژێرێک بۆ پەرلەمان و دەنگ بە دەستبهێنێت لە ناو ناسییا و و دۆستکانتا یان بۆ ئاهەنگ و سەیران و نمایشی جل و بەرگر خۆت ڕازاندۆتەوە و خۆت نمایشکردووە لە چوارچێوەیەکی گەوەر و زەبلاحی چەند مەتریدا؟ لە کاتێکدا تۆی بەڕێز دەتوێت ببیت بە نوێنەری خەڵک، حەتەمەن ئەو خەڵکەی تۆ دەتەوێت ببیت بە نوێنەریان و لە پەرلەماندا بەرگریان لێ بکەیت، زۆربەی زۆریان هەژار و نەبوون، ئەی نازانیت دەیان و سەدان کچ و ژنی هەژاران هەیە، کە وێنەکەی تۆ دەبینێت خۆزگە هەڵدەکێشێت جارێک بیتوانیایە جل و بەرگێکی وا ڕازاوە لەبەربکات! ئەی نازانیت ئەوە دەبێت بە ئاخ هەڵکێشانی دەیان لە ژن و کچە هەژارەکان! تۆ نمایشی جلوبەرگ دەکەیت یان دەتەوێت خۆت بناسێنێت بە خەڵک؟! ئەم دیاردەیە، بتەوێت یان نا دیاردەیەکی ناشارستانییە و لە جێگەی خۆیدا نییەو لە کەسایەتیت کەم دەکاتەوە نەک زیادی دەکات. پەرلەمانتار دەبێت کەسانی سادە و ساکار و بەیژدان و ژیر و وریا بن، بە دەموچاوێکی ئاساییەوە خۆیان بناسێنن. ئەوەندەی جەستە و لەشولاری خۆت نمیاشکردووە، دەیەکێکی ئەوە نەتوانیەوە پەیام و بەرنامەیەکی جوانی ڕاستگۆییانە بەدەیت بەخەڵک. تۆی ژن دەتەوێت لەمەشدا هەر لاسای پیاوە بەربژێرەکان بکەیتەوە؟!

٢/ ئەو سەرۆک لیست و بەرژێرە پیاوانەی لە چوارچێوەیەکی گەورە و زەبلاحدا خۆیان نمیاشکردووە، کە وێنەکانیان ئەوەندە گەورە و زبەلاحە چوارچێوەی ئاسننیان بۆ دروستکردوە و بە ئەسکەلە قایمیان کردووە بە دار و دیوار و سەر شەقام و شۆشتەکانەوە، ئەم کارەتان یەجگار ناشرساتنییە، یەجگار کارێکی ناشیرین و نابەجێیە، ئەم کارەی تۆ، لای هەرچ کەسێکی بە ئاگا و هۆشیار لە کەسایەتیت کەم دەکاتەوە نەک کەسایەتیت زیاد بکات.

تۆ لەم چوارچێوە زبەلاحەی خۆت تیا نمایشکردووە و بستێک دەمت کردۆتەوە گوایە کەسێکی ڕووخۆشیت و دەستێکیشت بەرزکردۆتەوە گوایە سەلام لە خەڵکی دەکەیت و کەسێکی ئاساییت، هیچ وانیە، ئەگەر واشبێت وێنەکەت ئەوەمان پێ دەڵێت کە تۆ دەربەستی ئەوە نایەیت لایەکی گەورە لە شۆستەکان کە ڕێڕەوی خەڵکیە بگریت، هیچ دەربەستی ئەوە نایەیت کە ئەم وێنەیی تۆ نمایشتکردوە بە واتای قەبەیی و گەورەیی و جەنتڵی لەش و لارت دێت، ئایا بە ڕاست بوون بە ئەندامی پەرلەمان بە قەبەیی و زلیە؟ ئایا بە ڕاست لە جیاتی ئەو وێنە گەورەیەت پەیامێکی ژیرانە و بەرنامەیکی ژیرانەی ڕاستگۆیانەت هەبووایە باشتر نەبوو، ئایا بە ڕاست تەنها پیشاندانی دوموچاوت لە وێنەیەکی ئاساییدا جوانتر و شارستانیانەتر نەبوو.
ئەم وێنە گەورەیەی تۆ ئەوەمان پی دەڵێت، تۆ کەسایەتیەکی لاوازت هەیە، جگە لەوەش پەروەدەیەکی سەقەتە بۆ منداڵ و مێردمنداڵ و گەنج و نەخوێندەوارەکان. ویژدان و عەقڵ و ڕاستگۆیی مەرجە نەک وێنەی جوان و ڕازاوەی ڕەنگاو و ڕەنگ و گەورە و زەبەلاح.

٣/ ئەی ئێوە لیست و قەوارەکان؟ لە پای چیی و لەسەر چ بنەمایەکی شارستانیانە و چ بنەمایەکی بەربژێری سەرۆکی حیزب و قەورەکەت کە هەندێکیان مردوون و هەندێکیشیان زیندوون، بەو جۆرە نمایش دەکەیت؟ بەو ناوەوە کە ئەو کەسایەتیە مردو یان زیندووانە کەسانی کاریزمایی و بە ویژدان و عەدالەتخواز و یەکسان خواز بوون؟ باشە ئەگەر واشبێت، دەتانوێت بە پیشاندانی مردووەکانتان خۆڵبکەنە چاوی خەڵکیەوە، ئەوەی مرد لە گەڵ خۆیدا چاکەکانی خۆی برد، بۆ تۆ نییە بازرگانێتی بکەیت بە چاکەکانیانەوە، کاتێک ئەمە دەکەیت، دەتەوێت ناشیرینیەکانی ئەمڕۆی لیست و قەوارەکەی خۆتی پێ دابپۆشی، خەڵک بەو ڕابوردووە ئێوە هەڵناسنگێنێت، لەسەر کردەوە و هەڵوێستی ئەمرۆتان هەڵتاندەسەنگێنێت. ئەو خاوەن لیست و حیزب و قەوارانەی کە زیندووشن لەسەر چ بنەمایەکی هەڵبژاردن و بەربژێریی و بانهگێشتکردن وێنەی سەرۆکەکانتان لەو چوارچێوە گەورەیەدا هەڵواسیەوە، ئایا خەڵک سەرۆکەکانتان ناناسێت؟ یان ئەوندە لاوازن، ئەوەندە بێ فکرن، ئەوەندە ناشارستانیانە ڕەفتار دەکەن، نازانن کە ئەمە دەبێت بە جێگەی گاڵتپێکردنی خەڵکی و خەڵک بەم نمایشانە وەڕس و بێتاقەت دەبن.

ئایا نازانن بۆ دەیان و سەدان جار ساڵانە لەسەر شاشەی تەلفزوێنەکانەوە خەڵک سەرۆکەناتان ئەوەندە دەبینێت کە بێتاقەت و وەڕس بوون، دەتانەوێت هەڵبژاردنیش بکەن بە دیاردەیەکی ناشیرینتر و جارێکی تر وێنەی سەرۆکەکانتان پیشان بدەنەوە. بەم جل و بەرگە ڕازاوە و گرانبەها و دەموچاوە زەقانەوە دەتانەوێت جارێکی تر سەرۆکەکانتان نمایش بکەنەوە، کە خەڵک لێیان بێزارە و بە داگیرکەریان دەزانن. ئایا قەبەیی سەرۆکەکانتان نیشانەی هێز نییە؟ هێزێک کە ئێوەی دەسەڵاتدار خەڵکی پێ دەتۆقێنن، ئێوەی دەسەڵاتدار هەمیشە بە هێز ویستووتانە خۆتان بسەپێنن، هێز نمایشکردن یەکێکە لە ناشیرینترین دیاردەی ناشارستانیانە.

جیهاد موحەمەد
٢٢/٩/٢٠١٨




کنەی سەرۆک کۆماریی پارتی وەک دوا بزمار … چالاک ئـاغجەلەری

ئـەمڕۆژانە لە ھەموو کات زیاتر ڕاستی و دروستی خەتی سیاسی حزبەکانی کوردستان خۆی نمایش دەکاتلە کاتێکدا خەڵکی عێراق و دەوڵەتانی ھەرێمی و دونیا لە چاوەڕاوانی تروکانی ئـەو ھێلکەیەن کە زادەیدوا ھەڵبژاردنەکەی شەقامی عێراقی بوو.

لێرە بەدوا دەبێت بە مەنتقی سیاسی و دونیا بینی لە پەیوەند بە مەعریفەی سیاسی بەرخود لەگەڵ ئـاکتەدیبلۆماسیەکانی ناخۆ بکەین( مەبەست لە ناخۆ بۆ تەواوی عێراقە) ، وەکو دەزانرێت و دەبینرێت عێراقیدوای ڕژێمەکەی بەعس بە سەۆرکایەتی سەدام حسین ، ووڵاتگ ھەموو پێکھاتەکانە بە تەواوی نەتەوە وئـاینزا و ئـەتنیکیەکانەوە ئـەمەش بە پاڵپشت بەو ھێزە گەورەیەی ئـەمریکا کە توانیتی ڕژێێمی بەعس بکاتبە مێژوو چیتر مۆتەکەی سەدام و سەردارێتی لە گۆڕەپانی سیاسی بۆ ناوچەکە و دونیا ئـەرزشی نەما و بە کۆتا ھات .
ئـەمریکا دوا خاڵی پێناسەی ئـەو ڕستەیەی دانا کە گوزارشتی لە سەدام و ڕژێمەکەی دەکرد ، ھاوکاتھەمان ھێزیشە دوا بڕیار لە چارەنوسی میللەتێکی ٣٠ بۆ ٤٠ ملێونی دەدات لە عێراقی نوێدا، ھەرچەندەووڵاتانی دراوسێ بە تایبەت ئـێران( دژە ئـەمریکا) بە ھۆکاری ھەژموون گەرای تائـیفیەوە دەخالەتێکیبەرچاو لە ژیانی سیاسی عێراق دەکات.

ئـەم ووردە بۆڵە سیاسیەی لەسەرەوە ئـاماژەم پێکرد ڕاستیەکی پێشچاوە تەنانەت بۆ نابیناییش دەکەوێتە بەرھەست ، کەواتە قسەکردن لەمەڕ ئـەم جۆرە پرسانە دوور بەم ئـاماژانە کامڵ نابێت.
لێرەوە باس لەسەر پرسی دابەشکردنی دەسەڵاتە بەسەر پێکھاتە سەرەکیەکانی عێراقدا، ئـەوەی بەرکەوتەیکوردە سەرۆکی کۆمارە، وەک دەزانین ئـەم دەسەڵاتە لە عێراقی نوێدا دەسەڵاتێکی تەشریفاتیە بەشێوەیەکیگشتی ، دیارە بۆخۆی ئـەم مەقامەش بەو مانایە نایەت ھیچ دەسەڵاتێکی سیادی و یاسای نەبێت ئـەمەش بەھۆکاری ئـەوەی ھەندێک پرسی ئـاسایشی نیستمانی دەبێت بەم فلتەرەدا بڕوات بۆ ھەرچی خواستێک کەدەوڵەتی عێراق نیازمەند بێت لە بەجێگەیاندنی، کەواتە ئـەم دەسەڵاتە یاسای و سیاسیە ھەربۆیە جێی بایەخە و دەبێت کەسێکی شیاو ئـەو ئـەرکەی پێ بسپێرێت ، ھەروەھا پێویستە بەرپژاردەکە بۆ ئـەم پۆستەئـاوتۆگرافی ڕەنگی سەوزی دەسەڵاتی ئـەمریکای لەسەر بێت، ئـەمە ش بە ھۆکاری ئـەو ھەژموونەسیاسیەی ئـەمریکا لە عێراق و نێوچەکەدا ھەیەتی ، بۆ خۆی ئـەم تێپەڕاندنە بۆ ھەر سێ سەرۆکایەتیەکە(سەرۆک کۆمار، وەزیران و پەرلەمان) ڕاستە.

ھەرچی پەیوەندی بە برا بەشی لەگەڵ عێراقی نوێدا ھەیە پۆستی سەرۆک کۆمارە ، لە ناو بەشکردنیدەسەڵاتەکانیشدا بۆ ھەرێمی کوردستان ، ھێزە سیاسیە گەورەکانی ھەرێم کە پارتی دیموکرات و یەکێتینیشتمانی بە پێی ڕێکەوتنێک، ئـەم پۆستە بەرکەوتەی یەکێتی نیشتمانی بووە، ھەرچەندە یەکێتی زۆر کەمتربە ئـاراستە ئـەرێنیەکەی بە پاداشت بۆی گەڕاوەتەوە لەکاتێکدا سەرۆکایەتی ھەرێم بەر پژاردەی پارتیدیموکرات بوو ، زۆر بە ئـاراستەی ئـەرێنی لە شیرینی ئـەم پۆستەی خوارد بە جۆرێک کردی بە حزبیقائـید و گەشەیەکی ئـابوری زەبەلاحی بەرکەوتە بوو .
ئـەم ھۆکارە و چەندین ھۆکاری ھەرێمی و ناسەقامگیری عێراق و ھەڵتۆقینی ھێزێکی ئـیسلامی سیاسی لەشێوەی دەوڵەتدا کە ناوی داعش بوو ، گاپێکی سیاسی ھێشتەوە کە مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم ھاندا ئـەو بۆشاییەی بە ڕیفراندۆم پڕکردەوە ، لەکاتێکدا ئـەمریکا ناوبراو و شوێنکەوتوانی بە ئـاگاھێنایەوە لە دانانی ئـەو ووشەیە، بەھەر حاڵ ئـەنجامەکەیمان بینی کە تاوەکو چەند خەڵکی کوردستانزەرەرمەند بوون بۆ ئەو ھەنگاوەی نرا تایبەت بە پرسی ڕیفراندۆم، ھەر چەندە نوسەر بەبڕوایەکیتەواوەوە ئـەو ھەڵەیە بە ڕاگوزەر وێنای سیاسی بۆ ناکات بەڵکو بە داڕشتنێکی نھێنی و سیخوری دەبینێتلەسەر دەستی بکەرەکانی، مێژووش خاڵ دەکاتە سەر ھەڵەکان و بەسەرییدا تێناپەڕێت.

پاڵپشت بە پەرەگرافی پێشترەوە ، ئـەگەر فلاش باکێک لە قسە و باسەکانی بارزانی و پارتی بکەین بۆ ھەرپرسێک لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند کە تاوەکو چەند ئـینتیھازیانە ھەڵسوکەوت لەگەڵ زمانی دوێنی و ھەڵوێستیئـەمڕۆیان دەکەن، بە تایبەت بۆ پرسی سەرۆک کۆمار، لەکاتێکدا دڵنیان لە پوچی و دۆڕانی ھەوڵەکانیان بۆبەم پرسە ، شەڕی ئـەم ھێزە بۆنی نەوت لە کوێ بێت ئـەوان لەوێن ، بەڵام بۆ ئـەوەی باش تێبگەن کەکەرکوک و بۆنەکەی ھەموو کەس لە سیحرەکەی ناگات !!!، بە تایبەت واقعی ئـەمڕۆی عێراق و زەمەنیبوونی داعش و ھەوڵە شکست خواردوەکەی سەرۆکی ھەرێمی پێش ڕێفراندۆم و سەرۆکی پارتی دوایڕیفراندۆم ، بۆ وەڵامەکان جیاواز بڕگەکان دەردەکەون، لە کۆتاییدا تێدەگەین پارتی دیموکراتی کوردستانکنەی چی دەکات.

کوردستانێکی بەھێز !؟کە پڕوپاگەندەی پەرلەمانی بۆ دەکەن، یاخود ماچکردنی سواڵی دەسەڵات، پێشینانڕاستیان ووتوە ( پەتی درۆ کورتە) ئـەم کنەی دەسەڵاتەش بۆ سەرۆک کۆماری دوا بزماری پارتیە بەتابوتی درۆی دەوڵەتی کوردی و ڕیفراندۆمە تەڵەکاویەکە کە پێش ھەر کەسێ سەری سەرۆکایەتی ھەرێمیخوارد.




زمان برین و تۆڵه‌و شه‌ره‌ كورسی … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

باسی كورسی سه‌رۆك كۆمار زۆر گه‌رمه‌و جگه‌ له‌ سه‌وز (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) و، زه‌رد (پارتی دیموكراتی كوردستان) كه‌سانی تریش خۆیان كاندید كردووه‌ و، یه‌كێك له‌وانه‌، له‌ كۆمه‌ڵی ئێسلامییه‌ به‌ ناو سه‌لیم شوشكه‌یی و، ئه‌م كه‌سه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر داواكراوه‌، گوایه‌ ده‌ستی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر هه‌یه‌و، به‌رهه‌م ساله‌ح دوای تۆران و پێكهێنانی لێستێك و، به‌شداری هه‌ڵپژاردنی عێراقی كردو، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ ده‌ڵ نه‌بوو، له‌م رۆژانه‌دا ئاشتتكرایه‌و، وه‌ك جێگری سكرتیر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كردو، له‌ كێبركێ له‌ گه‌ڵ دوو كه‌سی تر بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق زۆرترین ده‌نگی هێناو، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ كه‌سیك یه‌ك ده‌نگی هێناوه‌ (دیاره‌ ده‌نگی خۆیه‌تی) سووره‌ له‌ سه‌ر خۆكاندیدكردن.

نهێنییه‌ك لای پارتی هه‌یه‌و، نایدركێنێ و، حه‌ز به‌ به‌رهه‌م ساله‌ح ناكه‌ن و، پێیانخۆشه‌ فوئاد مه‌عسوم یان مه‌لا به‌ختیار ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرن و، ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساله‌ح بمێنێته‌وه‌ وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی ، پارتیش كه‌سێكی ئاماده‌كردووه‌و بۆ ئه‌و پۆسته‌، به‌ روون و ئاشكرا ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌و كێشمه‌كێشه‌ هه‌یه‌ و، زۆرانه‌كه‌ له‌ نێوان ئه‌مریكاو ئێرانه‌و، ئه‌م ره‌فتارانه‌ كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌ دوواوه‌یه‌و، ودیسانه‌وه‌ به‌بێ پرسی گه‌ڵی كوردستان به‌رپرسان قه‌یرانێكی تر دروست ئه‌كه‌ن.

رۆژگار شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ه‌ی تیایه نه‌یاری دوێنی ئه‌بێته‌ خۆشه‌ویستی ئه‌مرۆ، مێژوو هه‌موو شتێك ده‌رئه‌خات، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی بوو، به‌نیازی شه‌ر راگرتن له‌ نێوانی یه‌كێتی و پارتی و حزبی سۆشیالیستی كوردستان به‌ هاوكاری هاورێیانی حزبمان – حزبی شیوعی له‌ دێی قوله‌گیسكانی شارباژێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شكراو، بریاردرا شه‌ر بوه‌ستێت و، چیتر پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ نه‌كوژرێت و، دوای چوار رۆژ یه‌كێتی گه‌مارۆیی باره‌گاكانی هه‌ردوو حزبیدا له‌ چاڵه‌خه‌زێنه‌ و، مه‌لا به‌ختیار به‌ ده‌نگی به‌رز له‌ رێی بێسیمه‌وه‌ (لاسلكی) له‌ دێی حاجی مامه‌ند هاواری ئه‌كردو هانی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌داو ئه‌یوت هێچیان نه‌ماوه‌ ، ئه‌م خائینانه‌ ده‌رپه‌رێنن و سنور به‌ده‌ریان بكه‌ن.
دیكتاتۆرسه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و رژێمه‌ خوێنرێژه‌كه‌یان قاڵبوون له‌ برینی زمان و گوێ ولووتی سه‌ربازی هه‌ڵاتوو له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی رایانكردبوو، خۆیان شاردبووه‌ ( فیراره‌كان) و، به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی رۆژئاواو دیموكراسی نه‌ هاتنه‌ ده‌نگ و، ئه‌و كاره‌ ریسوا بكه‌ن.

بازاری هه‌ڵبژاردن زۆر گه‌رمه‌وه‌و، لێره‌ ژنێك ( كاندیدی ) پارتی له‌ سه‌ر ریبازی دیكتاتۆری رووره‌ش سه‌دام حوسه‌ێن باسی زمان برین ‌ و، له‌وێ دوو سه‌رۆك ئێسلامی صلاح الدین به‌هاء الدین و، یه‌كێك به‌ناو عێلمانی ( عومه‌ری سه‌ید عه‌لێ) باسی تۆڵه‌ سه‌ندندنه‌وه‌ ئه‌كه‌ن.
كاندیده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیستی پارتی ( هێمن هه‌ورامی) وه‌ستا بوو كاتێ‌ دڵگه‌رمانه‌ باسی زمان برینی كردو، سه‌رۆكی لێست نقه‌ی لێوه‌ نه‌هات و، دیاره‌به‌وجۆره‌ ره‌فتارانه‌ راهێنراون، له‌ سونگه‌ی (هه‌ڵپژاردن) كه‌ لای ئه‌وان شه‌ره‌‌و، پێویسته‌ له‌ داهاتوو كه‌ره‌سته‌ی‌ شه‌ركردن له‌ بوتڵی ئاو بگوێزرته‌وه‌ بۆ تێڵاو و شمشێرو پلایس و كه‌ته‌رو ده‌رنه‌فیس.

صلاح الدین به‌هاء الدین وه‌ك ئیخوانه‌كانی هاوشێوه‌ی له‌ حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و تاقمه‌كه‌ی محه‌مه‌د مورسی میسری و دواكه‌وتووه‌كانی تالێبان و پاكستان و عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سودان بیر ئه‌كاته‌وه‌و، مه‌گه‌ر خوێ نه‌بوو، له‌ نامه‌كه‌ی بۆ خه‌لیفه‌ی دۆراو نووسی (خوا بتانپارێزێت)، ئه‌و ئه‌ردوكانه‌ كه‌ باكوری كوردستانی ته‌ختكردو، خه‌ڵكی سڤیلی بێتاوانی كوشت و هه‌زاران ئاواره‌ بوون و، له‌ ئێستادا خاكی باشوری كوردستانی داگیركردووه‌و، روون ئاشكرا ئه‌ڵێت هاتنمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ قه‌ندیل بگرین ( نه‌یخۆی تاڵه‌)، به‌ڵام عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌ نیازه‌وه‌ك سومبوله‌كه‌ی ره‌فتار بكات كه‌ له‌ شه‌ری پشتاشان وتی شیوعییه‌كان كه‌میان ماوه‌ بیانگرن و په‌روباڵیان بكه‌ن و، مێژوو وه‌ڵامی ئه‌و جوره‌ بۆچوونه‌ هه‌ڵانه‌ ئه‌داته‌وه‌، شیوعییه‌كان ماون و قه‌ت بنبر ناكرێن.

رۆژانی داهاتوو پره‌ له‌ ره‌فتاری نه‌شیاو پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خاوه‌نی كوردستان ئه‌یانه‌وێت هه‌رێم بكه‌نه‌ ده‌سكه‌لاو، شه‌ری ئه‌م و ئه‌وی پێ بكه‌ن و، كێشه‌و ناكۆكی له‌ ناو هه‌ردوو حزب هه‌یه‌و، دره‌نك یان زوو كوده‌تا به‌رپا ئه‌بێت و، بارودۆخه‌كه‌ ئه‌ته‌قێته‌وه‌.