جەوهەر نامیق سالم ئاوای وت: پەکەکە تیرۆریست نییە و مالکی شەکری خوارد
هەرجارەو وتارێک لە ئەرشیڤی دەنگەکانەوە …. 11/2007
—————————-
هەرجارەو وتارێک لە ئەرشیڤی دەنگەکانەوە …. 11/2007
—————————-
هەڵبژاردنەکانی وەرزی ناوەڕاستی ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا- دەکرێ بە شەپۆلی شین یان سوور ناوبنرێ لەسەر بنەمانی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەوە. هەڵبژاردنەکە، بۆ ٣٥ ئەندامى سينات- ئەنجومەنی پیران، ٣٩ حاكمى ويلايەتەكان و ٤٣٥ ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەران. هەروەها لە کۆی ٩٩ ئەنجومەنی یاسادان- نوێنەران و سینات لەسەرئاستی ویلایەتەکان ٨٩ دانەیان هەڵدەبژێردرێنەوە، کە کۆی هەمووی دەکاتە شەش هەزار و شەست و نۆ کورسی. هەروەها ١٥٧ پڕۆژەی یاسایی لە ٣٤ ویلایەتدا دەخرێتە دەنگدانەوە، لە بوارەکانی باج، ماددە هۆشبەرەکان، بیمەوی تەندروستی، پەروەردەو مافە مەدەنی و سیاسیەکان و..هتد.
دیموکراتەکان دەیانەوێ كۆنتڕۆلى، سينات ( ئەنجوومەنى پيرانى ئەمريكا) بكەن، بە بەدەستهێنانى تەنها دوو كورسى تر بۆ ئەوەى ژمارەى كورسييەكانيان ببێت بە ٥١ كورسى، لە ڕووی مێژوویەوە لە ئەمريكا ڕوودانی ئەمە زەحمەتە، چونکە چوارساڵە ئەوە ڕووينەداووە و هەروەها کۆمارییەکان زۆربەی کات سەرکەوتووبونە لەکۆنترۆلکردنی سینات. دیموکراتەکان دەیانەوێ بە کۆنتڕۆلکردنی ئەنجوومەنى پيرانى ئەمریکا، ئاڵۆزى بۆ تڕمپ لە ماوەى دوو كۆتا ساڵى داهاتووى لە ئۆفيسەكەى دروست بكەن؛ چونکە ئەنجوومەنى پيرانى بۆ سەرۆکی ئەمریکا زۆر گرینگە- لە پڕۆسەی پیادەکردنی سیاسەتی دەرەوەیدا، بە تایبەتی لە ڕێگای لیژنە گرینگەکانی، وەک لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکان و لیژنەی هەواڵگری – ئەم دوو لیژنەیە لە ئێستادا نزیکو هاریکاری ترەمپن لە سیاسەتەکانیدا.
سەرەڕای هەموو ئەم ووردەکاری وپرسانەی کە هەڵبژاردنی بۆ دەکرێ لە سەرئاستی فیدڕالی و ویلایەتەیکان و شارەکاندا، دواجار ئەم هەڵبژاردنە بە ڕیفراندۆم لەسەر کارو و ڕیژەی دەنگەکانی سەرۆکی ئەمریاکا دادەنرێ. هەروەک چۆن لە قوتابخانەکاندا خویندکاران هەڵسەندگاندن و تاقیکردنەوەی وەرزی و نیوەی ساڵیان بۆ ئەنجامدەدرێ، بەم چەشنە سەرۆکی ئەمریکا ش لەبەردەوم تاقیکردەنەوەیەکی گەورەدایە لە هەڵبژاردنەکانی وەرزی ناوەڕاستی ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكای ساڵی ٢٠١٨دا.
ئەمريكييكان، پێيان وايە کە کۆمەڵگای ئەمریکی دووچاری کێشەیەکی قوڵ بووە و دابڕاون لە یەکتری و کەوتونەتە ناو ململانەیەکی سیاسی و ڕەگەزی و چینایەتی وەها کە مەترسی لە سەر پرسە نیشتمانی و چارەنووسسازەکانی ئەمریکا دروستکردووە. پرسە سياسييەكان لە ئەنجامى ململانێى كۆمارى و ديموكراتەكان بە چەق بەستن گەيشتووە. بۆيە هەموو پێشهاتەكان بەرەو ئەوەیە، كە ئەمريكييەكان زياتربەلای دیموکراتەکان لەم هەڵبژاردنەکانی وەرزییەدا دەنگبدەن، بە ئاراستەىى ئەوەى شڵەژان لە واشينتۆن دروستبكەن و تەكان بەر بە پڕۆسەى سياسى بدەن.
سەرەڕای ئەوەی لە كاتێكدا دەرفەتى كار هێشتا لە ئاستێكى بەرزدایەو ئابوورى بە شێوەيەكى بەرچاو گەشەى كردووە كە لە بەرژەوەندى هەموو چينەکان دایە.
لە ڕووی جۆگرافییەوە، دیموکراتەکان چاویان بڕیوەتە ئەوەی کە سەرجەم ئەو ٢٥ ناوچە کە لە ڕووی مێژوویەوە کۆماری بوون بەڵام دەنگیان بە هیلاری دا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦، جارێكی تر دەنگ بدەنەوە بە دیموکراتەکان. هەروەها لە ناوچە دوورە دەست و شوێنەکانی دوور لە سەنتەری شارە گەوەرەکان، ژمارەی ئافرەتی خوێندەوار و پێشکەوتن خواز بەڕێژەیەکی بەرچاوە زیادیکردووە- ئەوان گرینگی بەو پرسانە دەدەن کە دیموکراتەکان کاری لەسەر دەکەن،وەک پەروەردە، کۆچبەران، پرسی لە باربردنی منداڵو بیمەی تەندروستی..هتد.
هەروەها ژمارەی ئەو ئافرەتانی لە هەموو ئاستەکانی فیدڕالی و ویلایەتەیکان و شارەکاندا خۆیان هەڵبژاردووە، ژمارەیەکی پێوانەیی و مەزنە لە ڕووی مێژوویەوە، یەکەم جارە ئەوە ڕووبدا- ئەمە هەر لە قازانجی دیموکراتەکانە. چونکە بۆ یەکەم جار ڕەگەز و نەتەوەکانی تری ناو ئەمریکا ڕیژەیەکی بەرچآو لە نوێنەریان هەیە بۆ ئەو هەلبژاردەنە، بەتایبەتی دانیشتوانی ڕەشپێستکان، لاتین، ئاسیایی- تەنانەت بەجۆرێک، چاوەڕواندەکرێ بۆ یەکەم جار خانمێکی موسڵمانی ئەمریکی ببێتە ئەندامی کۆنگرێس لە مێژووی ئەمریکا.
لە ئۆهایۆ. جۆن کایسکی حاکمی ویلایەتەکە گۆڕەپانەکەی جێهێشتووە. لە تەکساس بیتۆی دیموکرات بووە بە ڕکابەرێكی سەرەکی تێد کرۆز-بەهێزترین سیاسەتمەداری کۆمارییەکان لە ئەمریکادا، ئومێدی بردەنەوەی لای دیموکراتەکان دروستکردووە- هەرچەندە لە ڕووی مێژوویەوە، لە تەکساس، ئەمە مەحاڵە ڕووبدا. لە ویلایەتی ئیندیانا- هەڵبژاردنەکان دوو کاژێر زووتر تەواودەبێ؛ دیموکراتەکان لە هەواڵی ئەوە دان لەو ویلایەتەوە یەکەم تەپلێ سەرکەوتن لێبدەن.
لە پەنسلڤانییا، دیموکراتەکان لە هەوڵی بەدەستخستنی چوار تا شەش کورسیدان. هەروەها لە ویلایەتی نێوجەرسی بە ئومێدی بەدەستهێنانی چوار کورسی ترن. هەرچەندە لە ویلایەتی وێسکانس- کۆمارییەکان زۆر بە هێزن لە ڕووی ڕیکخراوەی، پارە، دەنگ و چالاکی سیاسیەوە، بەڵام هێشتا چآوەڕێدەکرێ کە شتێکی چاوەڕواننەکراو ڕووبدا بۆ هەڵکشانی دەنگی دیموکراتەکان. سەرەرای کاریگەری سکۆت واڵکەری کۆماری وحاکمی ویلایەتەکە لە سەر پرسی هەڵبژارن. لە ویلایەتی نیوهامشایەر، ململانییەکی سەخت هەیە لەنێوان کرێس پاپێسی دیموکرات و ئەدی ئەدوارسی کۆماری.
لە ویلایەتی ڤێرجینییا، ململانێکە بەشیوەیکەی ترە، باربرای کۆماری و جێنێفەری دیموکراتی بەشیوەیەیکی زۆر جوان و پەسەندکراو کامپەین دەکەن و جیاوازییەکانییان بەڕێزە دەخەنە ڕوو، بەشێوەیەک بۆتە جێگای تێڕامانو پێزانین لە ئەمریکا.
ویلایەتی فلۆریدا، لە ئێستادا خاوەنی ٢٧ کورسیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانە. ژمارەی دانیشتوانو هەروەها فرە ڕەگەزی پێکهاتە و دانیشتوانەکەی بایەخێکی یەکجار گەورەو ویەکلاکەرەوەی هەیە، بەجۆرێک ململانێییەکی یەکجار سەخت هەیە، لە نێوان دیموکرات و کۆمارییەکان بۆ بردنەوەی زۆرترین کورسی ئەو ویلایەتە.
کالیفۆرنیای ویلایەتە زەبەلاح و هەرە دەوڵەمەندەکە، ٥٣ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە ٣٩ کورسی لەلایەن دیموکراتەکانەوەیە- ویلایەتێکی یەکلابوویەوە بۆ دیموکراتەکان. بەڵام کالیفۆرنیا، سێ کاژێر جیاوازی کاتی هەیە لەگەڵ واشینتۆنی پایتەخت، هەروەها ڕیژەیەکی یەکجار زۆر بە ڕیگای پۆست دەنگدەدەن لە کالیفۆرنیا، بۆیە دەکرێ ئەم شەوی هەڵبژاردنە، بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمریکا سەربنێنە سەر جێگای و بخەون، بەر لەوەی دوا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بزانن، یاخود دەبێ قاوەیەکی زۆر بخۆن بۆ ئەوەی شەونخونی بکەن بۆ ئەنجامەن بەراییەکان. لەوانەیە ئەنجامی کۆتایی لەوانەیە چەند ڕۆژێکی پێبچێ.
پێدەچێ، لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا ئەمە هەڵبژاردنێکی پێوانەیی و بێوێنەبێ؛ لە ڕووی ڕێژەی بەشداریکردنەوە- پێشبینی دەکرێ ڕیژەی بەشداربوون لە نێوان سەدا چل و پێنج بۆ پەنجا و پێنج بێ. بەڵام، خەڵک نیگەرانی زۆریان هەیە سەبارەت بە شیوازی کامپەینی هەڵبژاردنەکە، بەجۆریک پرسە گرینگەکان لەبیرکراوە، تەنها باس و خواستی ململانێی کۆماری و دیموکراتەکان دەبیسرێ. لەوەش زیاتر دۆناڵد ترەمپ توانیوەتی کە کلێچەکەی خۆی باش سوربکاتەوە لە فڕنەکەدا، پەیامی هەڵبژاردن لەوە کورتبکاتەوە کە ئەو هەڵبژاردنە سەبارەت “بەمنە منیش واتا ئەمریکا”.
لەلایەن/ قارەمان مەمەند
دوای ئەزموون کردنی زیاترلە٢٧ساڵ دەست و پەنجەنەرم کردن ،لەگەڵ بزووتنەوەی کوردایەتی و سیناریۆگاڵتەجاڕیەکانی هەڵبژاردن حاڵ و گوزەرانی خەڵک خراپترو خراپ تربووە.بەدرێژایی زیاتر لەچارەکەسەدەیەک خەڵکی کوردستان هەنگاویان نەناوە بەرەو کۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانیان .
خۆشخەیاڵی و فریوو خواردن بە بەڵێنی درۆی ڕەنگاو ڕەنگ هەمووجارێک ناڕەزایەتیەکانی بەرەوشکست گۆڕیوەوهانایان بۆ جۆرێک لەبەدیل بردووەو ئاوات و ئامانجەکانیان پێوەهەڵواستی وە،بەبێ ئەوەی بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی و عەقڵانی لەپشت هانابردن بۆ ئەو بەدیلەوەبێت .
لەدوای ڕووداوەکانی ئازاری ١٩٩١وە(مەبەست ئەوەی خەڵکی کوردستان پێ دەڵێن ڕاپەڕین) ئەوەی بەرەی ناڕازی و ڕاستەقینەی دژی دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی بەدەستەوە گرتبوو بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان بوو ،بەوپەڕی جدیەوە لەپشت داخوازیکانی خەڵکی کوردستانەوە ڕاوەستابوو پشتیوانی سەرسەختی داخوازی و داواکاریەکانیان بووڕابەری هەموو خۆپیشاندانەکان بوون بۆنان و کارو ئازادیو وەستانەوە دژی تیرۆری سیاسی و کوشتنی ڕۆژنامەنووس و تیرۆری ژنان و ڕاونانی چالاکانی سیاسی و هتد…
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان شاهیدی دەورو نەخشی بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان بوو،لەئاڕاستەکردنی خەلکی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی داخوازیەکانیان و کۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانی خەلکی کوردستان ،بەلام بۆچی ئەم بزووتنەوەیە سەمەرێکی نەبوو نەیتوانی کۆتایی بە نەهامەتیەکانی خەلکی کوردستان بهێنێت و دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی کۆتابکات ،لەسەر ژیانی خەلکی کوردستان و بەرەو پاشەکشە ببات ،لەچاو گەشەی سەرانی مافیای کوردو پانوپۆڕبوونی زیاتری دەسەڵاتیان و قوڵبوونەوەی زیاتری کێشەئابووری و سیای و کۆمەڵایەتیەکان.
بەچاوخشاندنێکی خێرابە سێ دەیەی ڕابووردووی خەبات و تێکۆشانی چەپ و مارکسیستەکان بەشێک لەو پاشەکشیەمان بۆ دەردەکەوێت ،کەبزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان هەڵگری پەیامی ڕێفۆرم خوازی بوون ،نەک خۆئامادەکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆشۆڕش و وەرگرتنی دەسەڵات ،لەلایەن هیزی چینی کرێکارەوە ،کەکاری یەکەم و کۆتایی چەپ و مارکسیەکانە.
ئامادەنەکردنی کۆمەڵگا بۆشۆڕش و خواستارکردنی بەڕیفۆرم سەرەتای پاشەکشەی بزووتنەوەی چەپ و ناڕەزایەتیەکان بوو،ئەوەش بەشیکی لەکورت بینی دیدوبۆچوونمان و هەژاری فیکریمان لەبارەی تیۆرەکانی مارکسیزم بۆ شۆڕش دەگەڕێتەوە .
ئەوکاتەی شۆڕشی ١٨٤٨فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت و هەوڵی چاکسازی دەدرێت مارکس و ئەنگلس بەساڵێک بەلەو شۆڕشە بەرنامەی سیاسی کرێکاریان بڵاوکردەوەو بەناوی مانیفێست و بانگەوازی کۆتایهێنانیان بەدەسەڵاتی سەرمایەداری فەڕەنساو جیهانیان ڕاگەیاند و خۆیان ئامادەکرد بۆ شۆڕشی کۆتایی هێنان ،نەک خۆشخەیاڵ بوون بەشۆڕشی ڕیفۆرمیستانە ،بۆیە کۆی بیروبۆچوون و تیئۆرەکانیان چڕدەکەنەوە بۆئەنجام دانی شۆڕش و کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ئەوکاتی فەڕەنسا ،بەرئەنجامی ئەوتێکۆشانە شۆڕسی کۆمۆنەی بەرهەم هێناو ئەگەر بۆماوەیەکی کەمیش بێت توانی هێزی چینی کرێکار شۆڕشەکەی نیشانی دنیای سەرمایەداری بدات و بڵێت ئێمە خواستاری کۆتایی دەسەڵاتین ،نەک ریفۆرم .
ئێمەی چەپ و مارکسیتەکان لەگەڵ ئەوەی هیزی یەکەمی شەقام بووین ،بەلام زۆرشەرمن بووین لەهەڵگیرسانی شۆڕشی کۆمۆنیستی و وەرگرتنی دەسەڵات ،ئەوشەرمنیە هەمیشە بووە هۆکاری پاشەکشەی ئەوبزووتنەوە حەقخوازانەیەو جێگرتنەوەی بزووتنەوەی ناسیونالستی نیمچە ڕەخنەگر لەدەسەڵاتی کوردایەتی بەخاتری بەدەست هێنانی کورسی و پارە ،ئەوەش بەڕوونی لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی دەرکەوت و ڕابەرایەتی ناڕەزایەتیەکانی شەقام بەلای ئەو هیزە ئیسلامی ناسیونالستانە دا کەوت و خۆیان کردە خاوەنی دەنگەناڕازیەکان و وادارکردنی دەنگەناڕازیەکان بە ڕیفۆرم ،جگەلەوەی کاری هەمەڕۆژەیان بۆ لەبیر بردنەوەی بیرۆکەی شۆڕش کەوتنە هەڵڕشتنی دژایەتی ئایدۆلۆژیا و بانگەشەی نائایدۆلۆژی بوونیان دەکرد.ئەم کارەشیان تەنهاو تەنها بۆ دژایەتی مارکسیزو شۆڕشی کۆمۆنیستی بوو .
کاری ئەو ڕەوتەناسیونالست و ئیسلامیانە تەنهاو تەنها خزمەتی بەمانەوەی دەسەڵاتی ناسیوناستی کوردوبەردەوام بوونی مافیاگەری سەرانی مافیاکورد کردوو ،خەڵکی کوردستانیشی لەخەباتی ڕاستەقینەو شۆڕش دوورخستەوەو هانی دان ،لەڕێگەی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەوە بگەن بەمافەکانیان و هەرچوارساڵ جارێک دەیانبەنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردیان پێ قایمتردەکەن و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانیش بەرەوپاشەکشەی زیاتر دەبەن .
تائێستا پاشکۆکانی سەرانی مافیای کوردایەتی توانیویانە بەهۆی دژایەتی سەرسەختی بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان کۆمەڵگا دووربخەنەوە لەشارێگای ڕستەقینەی ڕزگاری خەڵکی کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی کۆمۆنیستی .
ئێستا دوای سێ دەیە لەدەسەڵاتی هۆڤیانەی کوردایەتی و پاشکۆکانی و بەسەر بردنی چەندین ئەزموون ،لەگەڵ سیناریۆگاڵتەجاریەکانی هەڵبردن و ئومێدی گۆڕانکاری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان ،خراپتربووە لەدوای ڕووداوەکانی ئازاری١٩٩١ ڕۆژدوای ڕۆژیش ئومێد بەگۆڕانکاری لەڕێگەی ڕیفۆرم و دیوەخانی کوردایەتی وە کاڵتر دەبێتەوە خەلکی کوردستان دەبێت بەشوێن بەدیلی شۆڕش گێرانەدا هەنگاوبنێن .
ڕەنگە ئێستا ئیتر کاتی هەنگاونانی چی کردنی جدی و شۆڕشگێرانەی چەپ و مارکسیتەکان بێت بۆئامادەکردنی خەلکی کوردستان بۆشۆڕشی چینایەتی و کۆتایی هێنان بەدەسەلاتی مافیای کوردایەتی .هەردواکەوتنێک لەخۆئامادەکردن بۆشۆڕشی کۆمۆنیستی کۆمەڵگا بەرەو وێران بوون داڕووخانی زیاتر دەبات .دەبێت چەپ و مارکسیستەکان دەست بەرداری باوەڕبوون بەڕیفۆرم بهێنن و هەنگاو بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش بەرن و کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەن و شوراکانی کرێکاران سەربازان جوتیاران و شوراکانی چەکداری پێک بهێنن و خۆیان ئامادەبکەن بۆ شۆڕشی هۆتایی هێنانی دەسەڵاتی مافیاگەری کوردی .هەروەک مارکس و نەنگلس لەمانیفێستی کۆمۆنیست دا دەڵێن (باچینە چەوسێنەرەکان بەرامبەر بەشۆڕسی کۆمۆنیستی سەرتاپایان بێتە لەرزین ،لەم شۆڕشەدا کرێکاران هیچ لەدەست نادەن تەنها زینجیرەکانی دەستیان نەبێت بەلام جیهانیک بەدەست دەهێنن).
هۆڵەندا
٦/١١/٢٠١٨
سەروەرکەریم
١
پشتی خەڵک سەکۆیەکی بەلاشە
بۆ ئەوانەی، سیاسەت، کاسبیانە.
سک لە عاردیە، قوڕەی دێ.
کاکی سیاسیش،
هەروا لەسەر پشتی، نەتەوەیەکی دابەش بوو.
لە ئاشی حزب لێ دەکات
2
خۆرلە گوڵان لە دەرەوەیە،
هێشتا کانی بە تانیەکی زیونی پێوەیە
بەهار، لە ژێر بەفرە.
کاتیان دەوێت، بۆ کرانەوە.
3
مانگە شەوێکی وروژێنەرە
ئێمەش چاوەڕوانی کانیین،
ببێتە ئاوێنە،
خۆشەویستی تێدا بکەیین!
4
بە سەروەری،
لە سەر پارچە عاردێک بژیم
ئەوە خەونی باکیشم بووم
بردییە ژێر گڵ.
لە سەر رێگای چوونە لا ئەوم
دەترسم، منیش ئەو خەونە لە گەڵ خۆم ،
ببەمە وێندەرم
5.
لە سەر شەقامەکم، نازانم دەچێتە کوێندەر
لەبەر دەم باڵەخانەیەکم،
یادەوەری لێ سڕیوومەتەوە
نقوومی ناو نا ئاشناییم
ئەو دەرختەی،
کە نەمام بوو،
وەک ئەوەی منداڵم بێت دەمگرت،
تا خۆی بگرێت،
ئێستا نامناسیَت
6
باران پێشی گرتمەوە
ئەوەتا، لە ناو ئەو درەختەیە،
هێشتا نەیگەیشوومێ
بێ ئەوەی پرسم پێ بکات ،
لە ناو پرچمە.
ئەو دیمەنە، ئێوارەی هەستم دەوروژینێ.
رۆیشتنم لە سەر زەوی خێرا دەکات!
7
لە خوێندنەوەی یادەوەری گەڵ شتە بچووکەکانی، ساراماگۆ، مارکیز
سەیر کردنی تابلۆیەک، شانۆگەریەک
بەکوورتی،
ئەدەب و هونەر،
هەست بە جوانی ژیان دەکەیت
یان کتيَبە سیاسەکان
کە هەرگیز بێ لایەن نین
کتيَبە ئاینیەکان،
زۆریان باسی سزا و مردنن
لە گەڵ ئەوەش
هەمیشە داوای لێ بووردن دەکەین
8
دیسان وەک باڵندە، ئازاد
بەرەو خۆرئاوا دەفڕمەوە.
رەنگە ئەو هەموو هاتوو چوونە،
ماڵم قووت دات و
چیرۆکی ژیانم پەڕ پەڕ کات .
9
لە سەرماوز دروێنەدەکەم
دلیشم ئامادەییە بۆ سەفەر!
جەلال بەرزنجی – کەنەدا
٢٠١٨
شیعر : أیرج رزمجو
ئاواز: صادق نوجوکی
گۆرانی : داریوش اقبالی
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
“”””””
ڕۆژگار ….
چەرخی گەردوون
ئەی ژیان:
بۆ هەردەم
دڵمان ئەهێنیتە لەرزین
فەلەک:
غەرقی ئەفسوون
چیتر ئەم
یاری کردنەم پێ مەکە
هەر چییەکی..
هەر کەسێکی ..
نا میهرەبانی ، بەسە
ڕۆژگار :
تۆی شایەتی وێرانیمان
ڕق و قینت
مایەی سەرسامیمان
فەلەک :
چیتر چواردەورت مەسوتێنە
خوێ مەرژێنە
سەر زامەکانمان
جارێک دۆست
و
جارێک نەیارمانی
دەمێک شەبەق
و
دەمێک خۆر ئاوامانی
تاوێک میهرەبانی
و
تاوێک دژی بوونمانی
لە توڕە بوونیشتا
لە زەهر کوشندە تری
هەر چییەکی
هەر کەسێکی
بە ئاگای
یان مەستی !!
هەر چی و هەر کەسێکی
نا میهرەبانی ..بەسە
تۆ ،کە لە ئاست سەرسەختی
ئێمەیا سەرسامی
شایەت، ئازارەکانی تۆ
بۆ ئێمە
ببێتە خۆش بەختی
فەلەک :
چیتر چواردەورت مەسووتێنە
خوێ مەڕژێنە
سەر زامەکانمان
هەر چییەکی
هەر کەسێکی
نا میهرەبانی بەسە..
“””””””
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی ACO
ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی ACO بۆ بە کولتوورکردنی پاسکیلسواری لە نێو هەموو کۆمەڵانی خەڵک چالاکی دەکات .
ڕێکخراوەکەمان لە سەر پرسی ژینگە و تەندروستی کۆمەڵگا کار دەکات و پێی وایە کە بە پەرەپێدانی کۆلتووری پاسکیلسواری ژیانی هەر
تاکێک لەم کۆمەڵگایە لەباری “تەندروستی جەستە و دروون و هەروەها ژینگەیەکی پاک و بێگەرد” مسۆگەر دەکات.
وەرن با بە گەمارۆدانی ئۆتۆمبێلە شەخسیەکان ، ڕوو بکەین لە کولتووری پاسکیلسواری و پیاسە ڕۆشتن تاکوو ژینگە و تەندروستیمان
هەتا هەتایە پاڕێزاو بێت.
تۆش دەتوانیت ببیتە “هاوڕێی و هاوڕکابمان”
لە هەر شارێک یا خود هەر ولاتێک هەیت ، تۆش دەتوانیت ببیتە ڕێبەری گروپێکی پاسکیلسواری و لە ڕیزی ئەندامانی هاوڕکابی سەوزی ڕێکخراوی پاسکیلسواری (بەشی میحوەری) چالاکی بکەیت.
#پاسکیلسواری_بۆ_هەمووانە ، پاراستنی ژینگە ، پاراستنی تەندروستی
#biketowork1 #پاسکیل_بۆ_هاتووچۆ
گەر ژینگەی پاک و خاوێنت دەوێت ، لە گەڵ مان هاوڕکاب بە …
گەر تەندروستی خۆت و کۆمەڵگاکەت دەوێت ، لە گەڵمان هاوڕێ بە…
یەکەمین کەمپەینی گەورە بۆ بە کولتوور کردنی پاسکیلسواری لە ژێر ناونیشانی:
“هاوڕێی ژینگە ، هاوڕکابی ژیانە ”
با بە یەکدەنگ بڵێین “خۆشماندەوێت وڵاتەکم”
لە پارێزگای هەولێر:
هەموو ڕۆژانی “دووشەممە و هەینی”
پارکی شانەدەر – کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی “دووشەممە”
پارکی شانەدەر – کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی “هەینی”
لە پارێزگای سلێمانی :
هەموو ڕۆژانی “دووشەممە و هەینی”
بەردەم باخی گشتی – کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی “دووشەممە”
بەردەم باخی گشتی – کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی “هەینی”
لە پارێزگای هەڵەبجە :
هەموو ڕۆژانی “دووشەممە و هەینی”
بەردەم باخی گشتی – کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی “دووشەممە”
بەردەم باخی گشتی – کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی “هەینی”
لە پارێزگای دهۆک :
هەموو ڕۆژانی “دووشەممە و هەینی”
بەردەم پارکی ئازادی – کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی “دووشەممە”
بەردەم پارکی ئازادی – کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی “هەینی”
#هەموومان_هاوڕکابین #allthehawrkab هاوڕکاب: بە واتای پێکەوە بوون بۆ یەک مەبەست
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی ACO
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی ACO
پەیوەندی : ٠٧٥٠٨٥٣٧٣٤٣