بێده‌نگی ئەوروپا جگە لە مانگرتنی ناکۆتا چ ڕێیەکی تری بۆ نەهێشتینەوە …. کاردۆ بۆکانی

ئەنجامدانی مانگرتن چالاکیەکی نافەرمانی مەدەنیە لە دژی ناعەدالەتی، ستەم و زۆرداری. چالاکیەکی سادەیە. بۆ داواکانی پێویستی بە کەرەستە و سەفەربەری نیە. هەموو کەسێک دەتوانێ ئەنجامی بدات بێ ئەوەی کە پێویستی بە سەرچاوەیەکی ئەوتۆ هەبێت. لە هەمان کات دا کارێکی پڕمەترسیە کە پێویستی بە هێزی ئیرادە، پێداگری و دۆزێکیڕەوایە کە مرۆڤ ئامادەیە لە پێناوی دا بمرێت.

وەک گروپێکی پێکهاتوو لە ١٥ کەسلە ئاکادیمیی، رۆژنامەوانو پەرلەمانتار لە ١٧ ی دیسەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە ستراسبۆرگ دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ئامانجی ئەم چالاکیە بۆ هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیریە نامرۆییە بەردەوامەیە کە دەوڵەتی تورک بەسەرڕێبەری گەلیکورد عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپاندوویەتی.

لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە ئۆجالان لە زیندانێکی تاکەکەسی ئیمرالی زیندانی کراوە، ئەو زیندانییەکی سیاسی ئاسایی نیە. یەکەمو لە هەمووی گرنگتر ئەوئاکتۆرێکی سیاسیە کە لە لایەن ملیۆنان کوردەوە وەکڕێبەرێکیڕەوای خۆیانی دەبینن کە هەموو ژیانی تەرخان کردووە بۆڕزگاری گەلەکەی لە داگیرکەرانی دڕندەیڕژێمەکانی تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق. دووەم ئەو تیۆریسیانێکی سیاسیە کە بەشداریەکی هەمەلایەنەی هەیە لە مەسەلە فەلسەفیەکانبۆ وەرچەرخانی دەوڵەت و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی. فەلسەفەی سیاسی ئەو بوو کە شێوەی بەو پێشکەوتنانە داوە لەڕۆژئاڤاکە لەسەربنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، فرەکەلتوریو فێمینیستیەو بۆتە مایەی پەسەندی کۆمەڵگە پێشکەوتنخوازەکانی جیهان. سێیەمین، زیاترین دەنگی بیستراوە لە تورکیا لە پێناوی ئاشتی دا. لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە مشتومڕی لەسەر ئاشتیو چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە تورکیا کردووە. پەکەکە بە رێبەری ئەو، هەشت جار ئاگربەستییەکلایەنەیڕاگەیاندووەو دوو جار هێزەکانی گەریلای بۆ دەرەوەی سنوور کشاندووەتەوەبۆ باکوری عێراقلە پێناوی ئاشتیدا. بێدەنگکردنی کەسایەتیەکی سیاسی وەک ئۆجالان بێدەنگکردنی تاکە دەنگێکەلە تورکیا کە دەتوانێ ئاشتی بەرقەرار بکات.

لە ڕووی بابەتیەوە، ئەوڕێبازە سەربازییەی تورکیا بە بەردەوامی گرتوویەبەر لە دەیەکانیڕابردوو سەلماندوویەتی کە رێبازێکی بەفیڕۆچووە. ئەگەر تورکیا بیتوانیایە کە پرسی کورد بە رێی سەربازییەکلابکاتەوە دەکرا لە ساڵانی ٨٠ کان ئەو رێبازە سەرکەوتووبێت، تەنانەت بەر لەوەش نەک ئێستا.

بەو ئیلهامەی کە فەلسەفەی ئۆجالانو ئەو رێکخراوەییەی کە لە چوارچێوەی رێبەرایەتیەکەی ئەودا، پەکەکە و گەلی کورد گەیشتۆتە هێز و کاریگەریەکی ئەوتۆ کە دەولەتی تورک بە هیچ شێوەیەک توانای لە ناوبردنی نیە. بزوتنەوەی کورد بەو فەلسەفە پێشکەوتنخوازو خۆخۆبەڕێوەبەرییە خۆی گەیاندۆتە گەلانێکی خاوەن پاشخان و بۆچوونی جیاواز و ئاستی هاوپەیمانیی لە هەرچوارلای جیهان. ئەنجامدانی ئەم مانگرتنە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، ئاستی ناوازەیئەو بزوتنەوەیە نیشان دەدات لە نێو کۆمەڵگەی کورددا.

یەکەمجار مانگرتنی ناکۆتا لە ٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە لایەن پەرلەمانتاری کورد لەیلا گویڤەنەوە لە زیندانی تورکیا دەستی پێکرد. لە ماوەیەکی کورت دا بە زیندانەکانی تر و هەموو بەشەکانی کوردستان و ئەوروپادا بڵاوبوویەوە. داوای مانگران بەوانەی ئێمەوەشەوە لێرە لە ستراسبۆرگ هەمان شتە. زۆر سادە و کردەییە. لە ڕاستیدا مایەی شەرمەزارییە بۆ دونیای مۆدێرن کە دەست بدەیتە چالاکیەکی وەها ئەوپەڕگیری بۆ جێبەجێبوونی سادەترین داخوازی. لە هەمان کات دا ئاماژەیە بە قەیرانی دیموکراسی و لەدەستچوونی بەهاکانی مرۆڤ لە دونیای ئەمرۆی ڕۆژئاوادا.

لەوانەیە یەکێک بپرسێت بۆ ژیانی خۆت دەخەیتە بەر مەترسیەوە بۆ داوایەکی ئەوەندە سادە؟ وەڵامەکە سادە و ڕاستەوخۆ لە ڕووە: بێده‌نگی و فەرامۆشی ئەوروپا لە ئاست پرسی کورد بە گشتی و دۆزی ئۆجالان بە تایبەتی چ ئەلتەرناتیڤێکی نەهێشتۆتەوە. ئەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بێچارەیی ئەوروپا هەیە، فەشەلی دەزگاکانی ئەوروپا، دەزگایەکی وەک سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپایە، لە هەستان بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

دەزگاکانی ئەوروپا لە قۆناغی ڕابردوودا رۆڵی زۆر بونیادنەریان بینیوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێیە ئەتنیکیەکان لە هەموو دونیا. بۆ نمونە یەکێتی ئەوروپا کاری زۆری کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئێرلەندای باکور. بێ هاوکاری یەکێتی ئەوروپا ئەو پرسە مەحاڵ بوو چارەسەر بکرێت. جگە لەوە، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری OSCEبەشداری کرد لە چارەسەرکردنی پرسی ناگۆرنۆ-قەرەباغ و ململانێیەکییەکانیبەڵكان. بەڵام کاتێ دێتە سەر پرسی کورد بە کراوەیی پشتگیری توندوتیژی تورکیا دەکەن لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا نکوڵی لە ناسنامە و کەلتوری کورد دەکات و لەناوی دەبات. باشترین نمونەی ئەو هاوڕاییە شومەی لەگەڵ تورکیا، تاوانبارنیشاندانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە. لەگەڵئەوەیکەلەلایەندادگایباڵایبەلجیکا و دیوانیدادیئەوروپاوەڕەتکراوەیەوە،بەڵام یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکاندا. ئەوە بە ڕاشکاوی هانی دەوڵەتی تورکیای داوە کە بەردەوام بێت لە ڕێبازی سەربازییانە لەبەرامبەر بە کورد و رێبەرەکەی عەبدولا ئۆجالان.

لە دۆخێکی وادا، لەگەڵ ئەوەی کە داوامان لەیەکێتی ئەروپا نەکردووە کە رێز لە سەروەرییاسا و ئەوڕێسایانە بگرێت کە لە دەزگایاساییەکانی ئەوروپادا داڕژراوە، بۆ لابردنی پەکەکە لەولیستەیە، کەیەکێتی ئەوروپا پێی وایە داوایەکی عەمەلی نیە و سەختە، داواکەی ئێمەسادەیە،ئەویش هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و ڕێدان بە خێزان و پارێزەرانی کە بیبینن.

تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بە دلنیاییەوە درێژە بە مانگرتنەکەمان دەدەین. تا دوایین سات داکۆکی لەوە دەکەین، مردن پاساوێک نیە کە لە داواکەمان دوورمان بخاتەوە. ئێمەلەدونیایەکدادەژینده‌رکبەوەدەکەینکە خۆبەرپرسیار ببینین. هێزی ئەوەمان هەیە بڕیار بدەین کە ئەم جیهانە چۆنە. پاشەکشە لە دیموکراسی بۆ ئێمە مایەی پەسەند نیە، ئێمە بە سادەیی هێلێک ناکێشین بەڵام بێدەنگیو فەرامۆشینامرۆییانەڕەتدەکەینەوە.

بە پێویستی دەزانم بڵێم، هەر زیانێکی گیانی بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆی سی پی تیو ئەنجومەنی ئەوروپایە بەتایبەتی و دەزگاکانی ئەوروپایە بە شێوەیەکی گشتی… بە دلنیایەوە دەبێتە پەڵەیەکیڕەش بە نێوچەوانی دیموکراسیەتیڕۆژئاوایی و ئەنجامی مەترسیداریدەبێتلەسەرئەوروپالەکاتێکداکەژمارەیەکیزۆرکورد و تورک لەموڵاتانە دەژین. بۆڕێگرتن لەوە هیوادارین کە دەزگاکانی ئەوروپا بەرپرسیارێتیەکانی بەجێبێنێت بۆ رزگارکردنی ئەو گیانانە لە سەر خاکەکەیو گوێ لە بانگەوازی هاوڵاتیانی بگرێت و ئەرکەکانی لە ئاست مافی مرۆڤ و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان پێک بێنێت.




پیاسه‌یه‌ك به‌ تانوپۆی (شه‌قامه‌که‌)ی ئۆکتاڤیۆ پازدا….. سۆران محه‌مه‌د


*به‌ ئه‌ژی و هه‌موو ژیانکاران پێشکه‌شه‌..

*به‌رایی/ سیحری ده‌ق و راڤه‌کان:

ئایا راسته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ڵێن: راڤه‌و شیكاریی بۆ هه‌ر کارێکی شیعریی سیحره‌که‌ی به‌تاڵ ده‌کاته‌وه‌؟ یان به‌ پێی خودی شیعره‌کان ده‌گۆڕدرێت؟ بۆ نموونه‌ ئه‌و شیعرانه‌ی خاوه‌نی بونیاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندن و ره‌هه‌ندی جۆراوجۆر له‌ خۆ ده‌گرن، هه‌رگیز به‌ یه‌ك راڤه‌و یه‌ك جۆر لێکدانه‌وه‌ ده‌رگایان به‌سه‌ردا داناخرێت و کۆتایی به‌ بوونیان نایه‌ت، هه‌ر خوێنه‌رێک به‌ پێی ئاستی تێگه‌شتن و جۆری چێژی شیعریی خۆی لێی ده‌ڕوانێت و ده‌یخوێنێته‌وه‌.
خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م ده‌قه‌ی شاعیری به‌ناوبانگی مه‌کسیکی ئۆکتاڤیۆپاز بۆ زۆربه‌ی زمانه‌ زیندووه‌ جیهانییه‌کان ته‌رجه‌مه‌کراوه‌، دیاره‌ له‌به‌ر ناوازوبوونییه‌تی، جا پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك به‌سه‌ر ده‌قه‌که‌دا بکه‌ینه‌وه‌، جێی خۆیه‌تی شتێك له‌سه‌ر بایۆگرافی ئه‌م شاعیره‌ بزانین:

*بایۆگرافی شاعیر:

ئۆکتاڤیۆ پاز لە ساڵی ١٩١٤ لە مەکسیك لە دایك بووە، باوکی پارێزەرو باپیری ڕۆمان نووس بووە.
یەکەم پەڕتووکی هۆنراوەی لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٣٣دا نووسی بە ناوی (مانگی دڕندە) . لەجەنگی ناوخۆی ئیسپانیا لایەنخوازی کۆماریەکان بوو دژی فاشییه‌کان، لە ساڵی ١٩٤٣دا سەفەری بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، لە ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٥١ لە پاریس ژیا، لەوێ چاوی بە سارتەرو کامۆ و برێتۆن و چەندان نووسەری ناوداری تر کەوت و ئه‌و دیدارانه‌ بوونە هێزێکی ئایندە بۆ بەهرەی نووسینەکانی. لە سەرەتای ساڵانی پەنجاوە کاری دیپلۆماتیکی کردووە و ئەمانە هەموو بوونە هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئەزمونەکانی، لەوانەش گەڕانەکانی له‌ ئاسیاو ڕۆژهەڵات وه‌ك یابان و هندستان، هەر لەوێش ئاشنای (بودایی) بوو، لە ساڵی ١٩٦٨ دەستی لە کاری دیپلۆماتیکی کێشایەوە. لەگەڵ هاوسەرەکەی (مێر خۆسێ) کە هونەرمەندی نیگارکێش بوو لە مەکسیکۆ دەژیان، هاوسەرەکەی ڕۆڵی بووە لەو خەڵاتە جۆراوجۆرە جیهانیانەی لە بواری هۆنراوەدا بەدەستی هێنا، لەوانە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب لە ساڵی ١٩٩٠دای وەرگرت، مەخابن چرای تەمەنی لە ساڵی ١٩٩٨دا بە یەکجاری کوژایەوە، بەڵام بەرهەمەکانی وەك دەقی هەمەلایەن و کراوە هەردەم لە تێڕاماندان..

*ده‌قه‌ شیعریی شه‌قامه‌که‌:

(شەقامەکە)
ئێرە شەقامێکی درێژ و بێ دەنگە
لە ڕەشاییدا هەنگاو دەنێم، پێم ئەترازێ و ئەکەوم
پاش بەرزبوونەوە، ئەڕۆم بە کوێری، پێکانم
پێ ئەنێن بە بەردە بێ دەنگەکان و گەڵا وشکەکان.
کەسێکیش لە دوامەوە پێی ئەنێ بە، بەردەکان، گەڵاکان:
گەر من هێواش بمەوە ئەویش هێواش ئەبێتەوە؛
گەر ڕاکەم، ئەویش ڕا ئەکا، ئاوڕ ئەدەمەوە : کەس نیە
هەموو شتێك تاریك و بێ دەرگایە،
تەنیا هەنگاوەکانم ئاگاداری منن
ئەخولێمەوە و ئەخولێمەوە لە نێو ئەو سەر گۆشانەدا
کە بۆ ئەبەدی ئەچنەوە سەر شەقامەکە
لەوێ کە کەس چاوەڕوانی ناکا، کەس بە دوامدا نایە،
لەوێ لە پیاوێك ورد ئەبمەوە کە پێی ئەترازێ
بەرزئەبێتەوە و کاتێك ئەمبینێ ئەڵێ : کەس نیە

…………

شیعره‌که‌ به‌ ئینگلیزی:

The Street
Here is a long and silent street.
I walk in blackness and I stumble and fall
and rise, and I walk blind, my feet
trampling the silent stones and the dry leaves.
Someone behind me also tramples, stones, leaves:
if I slow down, he slows;
if I run, he runs I turn : nobody.
Everything dark and door less,
only my steps aware of me,
I turning and turning among these corners
which lead forever to the street
where nobody waits for, nobody follows me,
where I pursue a man who stumbles
and rises and says when he sees me : nobody

* شیکاری هۆنراوەکە:

(پاز لە بێ هودەییدا هەنگاو دەنێ)
ئەم هۆنراوەیەی پاز دەقێکی کراوەیەو وەك بابەت راستەوخۆ پەیوەندی بە فەلسەفەی ژیانی مرۆڤەوە هەیە، من لە گەڕانم بە دوای مانا جیاجیاکانی ئەم دەقە زۆر شیکاری جۆراوجۆرم پێش چاو کەوت ، یەکێك لە ڕەخنەگرو خوێنەر و چێژلێبینەرەکانی هۆنراوە (کوانجی، جی، دانگ)بوو کە لە سوچێکی تۆڕی جهانییەوە بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆی بۆ ئەم دەقە بەم جۆرە دەربڕیوە:
لەم دەقەدا کە دەبینین بەدرێژایی شەقامێکی بێ دەنگ. سیمبوڵە و پێمان دەڵێت بەجۆرێك کاراکته‌ره‌که‌ ژیانی گرتووە کە دێت و نازانێ که بە تەواوی چی دەوێ لە ژیان فەراهەمی بهێنێت. ئەو دەڕوات بە نشێویەکاندا و هەمان کاری ڕابردوو بە ئاکام دەگەیەنێتەوە. ئەو تەماشای خۆی ئەکات وەك ئه‌وه‌ی هیچ کەس ببینێت لای وایە، بەڵام دەیەوێت ببینرێت وەك زیاتر لە خۆی، بۆ بەدەست هێنانی کەسێکی باشتر.
پاز لە دێڕەکانی ٣ و٤ دا گریمانی ئەوە بۆ خوێنەر دروست دەکات کە نازانێ لەم ژیانەدا چی دەوێت و بۆیە بەردەوام دەبێت لە ڕۆشتن.
لە دێڕی ٥ دا: کەسێک لە دواوەیەتی پێ دەنێ بە بەرد و گەڵاکاندا؛ بەردەوامییەتی ڕۆشتنە بە هەمان تەرحی نشێوەکانی ڕابردوودا.
پاز متیتافۆڕی درێژکراوە بەکاردێنێت بۆ هەماهەنگی شێواوی نەدۆزینەوەی خود یان بێ دیدگایی.
دێڕی دووهەم: ئاماژەی ژیانی تەنیایی و دوورەپەرێزیی دەردەخات.
من دەڕۆم لە تاریکیدا…

دێڕی ٦ و ٧: دووبارە کردنەوەی شتەکان مانای نەبوونی ئامانجێکی دیاری کراوە، وەك دەڵێ:
گەر من هێواش بمەوە ئەویش هێواش دەبێتەوە…

مرۆڤ لە هەڵبژاردنەکانی ژیاندا خۆی سەرپشکەو دەبێت کاریگەریی لەسەر ژیان جێ بهێڵێت و بەردەوامییەتی ڕۆشتن و نەزانینی بۆ کوێ چوون پرسیارێکی فەلسەفی لای خوێنەر دەهروژێنێت، یان هەندێك جار وەك مرۆڤەکان ژیان بە جۆرێک دەگرن بە شێوەیەک وەك ئه‌وه‌ی کە خۆی دێته‌ پێشه‌وه‌.
پێ هەڵترازان ئاماژەی ئەو نشێوانەیە کە رووبەروی مرۆڤ دەبنەوە لە ژیاندا لە سەر ڕێگای زیندەگی، بە جۆرێك لە ڕۆشتنی بەرەو پێش نەوەستێن، بەڵام ئەمە خەمڵاندنی داهاتووی پێ نابەخشێت کە گوایە چ ناکاوێك چاوەڕوانی ئەکات ، مرۆڤ کاتێک تەماشای ده‌وروبه‌ر دەکات کەسێك دەبینێت، بەڵام ئەم کە تەماشا دەکات خۆی بە هیچ کەس دەبینێت، چونکە هەمان شتەکان دووبارە دەبنەوە لە دیدی پازەوە..
بەم جۆره بەردەوام ئەبێت و ڕاستە ڕێگا نابینێت بۆ کردنی شتی جیاواز و هەوڵی هەنگاونانی جودا، بۆیە کاتێك تەماشای خۆی دەکات خۆی لە ڕابردوودا دەبینێتەوە و بێ هودەیی دووچاری شاعیر دەکات و لەگەڵ ئەمەشدا هەر هەوڵی گۆڕانکاریی و بەرەو پێش چوون دەدات بۆ دۆزینەوەی خودی باشتر و جیاوازتر نەك لەسەر چووچی شەقامێکدا بەڵکو ڕاستە ڕێیەکی سەرەتا ون و داهاتوو تازه.
یەکێکی تر لە تامەزرۆیانی شیعر لە گۆشەیەکی تری ڕەخنەی ئەدەبیدا دەڵێت:
پاز ئەم دەقەی لە ساڵی ١٩٦٣دا نووسیوە بەتەواویی بێ هیوایی باڵی ڕەشی بەسەر ژیانیدا کێشاوە، بۆیە تروسکاییەك نابینێتەوە، چونکە مرۆڤ لە تاریکیدا تەنانەت هەنگاوەکانی خۆشی نابینێت، کە ڕەنگە خودی خۆی لە سێبەرەکەیدا ببینێتەوەو دەستێکی ڕزگارکەر بەدی ناکات بۆیه لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێتەوەو دەڕوات و بێ دەنگیی بەردیش سیمبوڵێکه بۆ ئەو جیهانەی دەق لێوەی ئەدوێ.
له‌ کۆتاییدا ده‌خوازم له‌ شه‌یدایانی شیعرو خوێنه‌رانی کوردزوبانی ئازیز، که‌ هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌و تێگه‌شتنی جیاوازتر بۆ ئه‌م ده‌قه‌ بده‌ن، چونکه‌ هه‌موو خوێندنه‌وه‌کانی پێشوو هه‌ر ڕاو بۆچوونن و ماناکان له‌م شیعره‌دا به‌ کراوه‌یی و فره‌چه‌شنی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش سیفاتێکی ده‌قی جوان و سه‌رکه‌وتووه‌، که‌ هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت لێکدانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌کانیش له‌ خۆ ده‌گرێت.

*تێڕوانین‌:

من وه‌ك (سۆران) ده‌توانم بڵێم ئه‌م ده‌قه‌ سنووری شوێنکات ده‌بڕێت و به‌م جۆره‌ لای خوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی شیعر- مانه‌وه‌ بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات، به‌و مانایه‌ی شاعیر شیعره‌که‌ی سنووردار نه‌کردووه‌ به‌ زه‌مانێكی دیاریکراو یان وڵات و که‌سێکی ده‌ستنیشانکراو، ئه‌و شه‌قامه‌ش ده‌کرێت له‌ هه‌موو شوێن و کاتێکدا بوونی هه‌بێت و مرۆڤه‌کانیش جیاواز به‌سه‌ریدا هه‌نگاوبنێن و تۆماره‌کان پڕ بکه‌نه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م شه‌قامه‌ی شاعیر چۆڵه‌ و هه‌ر خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌سه‌ری- له‌کاتی‌ تێپه‌ڕینه‌‌ دووباره‌کان به‌سه‌ریدا.

خاڵێکی گرنگ که‌ تا ئێستا نه‌مبینیوه‌ ئاماژه‌ی پێکرابێت بریتییه‌ له‌ باسنه‌کردنی ده‌رچوون له‌ ناوچه‌ی شه‌قامه‌که‌، یان به‌ هۆی هۆکاری ده‌ره‌کی وه‌کو یاساغبوون یان له‌ ئارادانه‌بوون، یاخود هۆی ناوه‌کی وه‌کو نه‌توانین یان قه‌ناعه‌تنه‌بوون و ملکه‌چیی قه‌ده‌ر.
شاعیر به‌ ته‌کنیکێکی ناوازه‌و جیاواز خودی خۆی دابه‌ش ده‌کات به سه‌ر دوو مێژوو، یان دوو که‌سدا؛ ڕابردوویه‌كی تاریك و نادادپه‌روه‌ر، هه‌روه‌ها ئێستایه‌کی دووباره‌،‌ بۆیه‌ خۆی له‌قه‌ره‌ی باسکردنی داهاتوو نادات، ئه‌سته‌مه‌ بۆ شاعیرێك خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندبێت، هیوایه‌ك هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنێت که‌ له‌ واقیعدا بوونی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گۆشت و خوێنی مه‌کسیکییه‌؛ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کێشانه‌دا که‌ ده‌یزانی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه‌ له‌وێ، ئه‌و له‌ 1971دا جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌کسیك.
بۆ زیاتر روونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌ق، ده‌توانین هێڵکاری ئه‌و جوڵه‌ دراماتیکییه‌ی بێژه‌ر ئاوها ره‌نگڕێژ بکه‌ین:

ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ شێوه‌ی مانای گشتی ده‌قه‌که‌، که‌ ده‌کرێت به‌ جۆری جیاواز و له‌ بۆنه‌ی تایبه‌تیدا سوودی لێ ببینرێت که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

هه‌وڵدان…….(به‌ده‌ستهێنانی هیچ)……گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ‌ سه‌ره‌تا(بێ ئومێدیی)

جێی ئاماژه‌شه‌ خاڵێکی گرنگ ده‌رباره‌ی تاریکایی شه‌قامه‌که‌ باس به‌که‌ین؛ که‌ ئه‌و تاریکییه‌ی باڵی کێشاوه‌ به‌سه‌ر شه‌قامه‌که‌دا مادی نییه‌، به‌ڵکو مه‌عنه‌وییه‌، چونکه‌ شاعیر تیایدا ده‌بینێت وه‌ك ده‌ڵێت (لەوێ لە پیاوێك ورد ئەبمەوە کە پێی ئەترازێ).
شاعیر له‌ چاوپێکەوتنێکدا که‌ لە لایەن (ئەلفرید ماك ئادەم)ەوە لە نێویۆرك ساڵی 1991 لەگەڵیدا سازدراوە، ئاماژه‌ به‌و غوربه‌ته‌ ده‌کات که‌ له‌ساڵانی 1959 تا 1971 له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌کسیك به‌سه‌ریبرد، که‌واته‌ نووسینی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش ده‌که‌وێته‌ ئه‌و ساڵانه‌وه‌، شاعیر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت:
“بەڵام لە ماوەی مانەوەی سەفەری دووەممدا لە هندستان، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢و ١٩٦٨ من زۆر دەقی ئاینی و فەلسەفیم خوێندەوە……
جوڵانەوەی قوتابیانی ساڵی ١٩٦٨ بزواندمی، وام هەستکرد بەڕێگەیەکی دیاری کراو هیواو ئامانجەکانی خودی لاویم لەدایك بووەتەوە…..

لە ٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٨دا میریی بڕیاریدا سەرکوتکردن بەکاربێنێت دژی قوتابیانی خۆپیشاندەر بە ڕێگەیەکی دڕندانە. من وام هەست کرد نابێت چیدی خزمەتی حوکمەتێکی ئاوها بکەم، بۆیە لە بواری دپلۆماتیك کشامەوە”.
له‌م گوته‌یه‌شدا ئاسۆی فراوانی هزری ئه‌م شاعیره‌ و پێشکه‌وتنخوازیی هه‌ست پێده‌کرێت، وێڕای به‌شداربوونی شان به‌ شانی پابلۆ نیرۆدا له‌ شۆڕشی ئیسپانیادا دژی فاشیست.
من که‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ کتێبی (شنه‌یه‌ك له‌ رۆژئاواوه‌) خوێنه‌ری کوردم ئاشناکرد به‌ 23 شاعیری جیهانی و شیعره‌کانیان، هه‌ر گرنگی ئه‌م شیعره‌ی ئۆکتاڤیۆ پاز بوو وای لێکردم له‌ یه‌که‌م شیعردا دایبنێم.

‌………..……………………
* سه‌رچاوه‌و په‌راوێز/

– شیعره‌که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌وه‌:poem hunter/Octavio paz-
The Street
Here is a long and silent street.
I walk in blackness and I stumble and fall
and rise, and I walk blind, my feet
trampling the silent stones and the dry leaves.
Someone behind me also tramples, stones, leaves:
if I slow down, he slows;
if I run, he runs I turn : nobody.
Everything dark and door less,
only my steps aware of me,
I turning and turning among these corners
which lead forever to the street
where nobody waits for, nobody follows me,
where I pursue a man who stumbles
and rises and says when he sees me : nobody.
Octavio Paz




کام بیرکردنەوە دروست و ساغڵەمە؟ … جیهاد موحەمەد

بیرکردنەوە، چالاکییەکی بەردەوامی مێشکی مرۆڤە، پاڵنەری بیرکردنەوە غەریزەیەکی خۆڕسکیانەیە لە مرۆڤدا، مرڤۆ بە بێ بیرکردنەوە ژیانێکی تێکچوو و نالەباری هەیە، وەک هەموو ئەوانەی لە زکماکییەوە مێشکیان باش کار ناکات بۆ بیرکردنەوە، یان ئەوانەی بە هەرچ هۆکارێک بێت تووشی تێکچوونی مێشک دەبن، ئیتر ناتوانن بیربکەنەوە، ئەگەر هەستیشیان هەبێت بیرکردنەوەیان نامێنێت بۆیە حاڵ و ژیانێکی زۆر پەشێو و نالەباریان هەیە، ئەگەر کەسانێکی دڵسۆز یان نەخۆشخانەی تایبەتی نەبێت، وەک ئاژەڵیش ناتوانن بلەوەڕێن و خۆیان بپارێزن.

بەڵام ئایا بیرکردنەوەی مرۆڤەکانی هەموو گەلانی ئەم جیهانە، وەک یەک وایە؟ ئەگەر وایە، بۆچی گەلانێک هەن توانیویانە ژیانێکی بەختەوەرتر و باشتر لە گەلانی تر بۆ خۆیان دابین بکەن، گەلانێک هەیە بەردەوام بە دەست ژیانی ناهەموار و شەڕ و جەنگ و ئاژەوەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێن، گەلانێکیش هەن زۆربەی هەر زۆریان بە دەست نەبوونی و هەژارییەوە دەناڵێنن.

هەموو ئەو گەل و کۆمەڵگانەی توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن لەو ئایدۆلۆژیە بەستەڵەکانەی مێشکی مرۆڤ دەخاتە قاوغێکی ڕەقەوە بیرکردنەوەیەکی ساغڵەم و دروستیان هەبووە و تێگەیشتوون لەوەی ئەو ئایدۆلۆژیە بەستەڵەکەکان گەورەترین کێشەی ڕێکخراوبوونی ژیانیان بۆ دروست دەکات، ناتوانن لە ژێر سایەیی کولتوورێکی دواکەوتووی کۆمەڵلایەتیی و سیاسییدا هیچ جۆر بەختەوەرییەک و خۆشگوزەرانیەک بەدی بهێنن، ناتوانن مرۆڤبوون و خۆشەویستی بکەن بە بەردی بناغەی پێکەوە ژیان و خۆڕزگارکردن لە چەوساندنەوە و ستەمکاریی،بیرکردنەوەکانیان، بیرکردنەوەیەکی بوێرانە و ئازایانە بووە، بۆیە توانیویانە شۆڕش بەرامبەر بە بیرکردنەوەکانی خۆیان و دەسەڵاتە ستەمکارەکان بەرپا بکەن و خۆیان دەربازبکەن لە زۆربەی نەهامەتی و کوێروەریەکانی ژیان، وەک گەلانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا بە گشتی.

ئەو گەل و کۆمەڵگانەی داما و کۆیلەی دەستی بیرکردنەوە ترادسوێن و کۆنەباوەکانی خۆیان و دەسەڵات و حکومڕانە ستەمکار و چەوسێنرەکانن، بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەیەکی دواکەوتووی قەتیس ماو و پەنگەوەخواردووی گوماوی ئاو لەبەرنەڕۆشتووی سەدان ساڵەی میشکیانن. ئەم جۆرە کۆمەڵگە و گەلانەی وەک گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و عێراق و کوردستان گیرۆدەی عەقڵیەتە کۆنەباوەکەی خۆیانن بۆیە ناتوانن هیچ جۆرە ئازادی و ڕزگاریەک بەدەست بهێنن.
بیرکردنەوەی ساغلەم و دروست لای هەرچ مرۆڤ و گەل و کۆمەڵگەیەک، ئەو بیرکردنەوەیەیە، کە بتوانێت شۆڕش دژی بیرکردنەوە کۆنەباوەکانی ناو مێشکی خۆی بەرپا بکات. ئەوسا ئاسانە بتوانێت شۆرش بەرامبەر دەسەڵاتە سیاسییە حکومڕانە ستەمکارەکان بەرپا بکات.


جیهاد موحەمەد/نەرویج




تەنزی تاکسی : کەلتووری عەشایری! … جەلال قادر

لە فڕۆکەخانەی شارەکەم موسافیرێکم هەلگرت. پیاوێکی بەساڵە چوو و قەلاو خرپن بوو. سمێل ئەستوور و لچ پان بوو. یەکسەر وتی : من تازە لەبەغداوە هاتووم و زمانی ئینگلیزی نازانم!.
منیش بەخێرهاتنێکی گەرمم کرد و وتم : قەیچییەکە… دەتوانی بە زمانی عەرەبی بدوێین!.
بە شێوازی قسەکردنم وتی : تۆ کوردی کەرکووکی؟
_ چۆن دەزانیت؟
+ ماوەیەک لە کەرکووک پۆلیس بووم. پاشان نەقلی بەغدا کرام، بووم بە بەڕێوبەری یەکێ لە بنکەکان….
بە پێکەنینەوە وتم : ئێ ئەبو ئیسماعیل…هەوالی بەغدا چییە؟
+ بەغدا زبالەیە…من لەسەردەمی سەدام پۆلیس بووم ، ئێستا خانە نشین کراوم.
لەم کاتە گەیشتینە نزیک بە ترافیکێکی سوور.کوڕوکچیک دەستیان لەناو دەستی یەکتربوو لەشەقامەکە پەڕینەوە، کە گەیشتینە تەک ماشێنکەم باوەشیان بەیەکتر کرد کەوتنە ماچکردن لەبەر لێومژین و ماچکردن بالانسیان نەماو خۆیان بە ماشێنەکمەوە گرتەوە، پاشان خەندەیەکیان کرد و دوورکەوتنەوە.
موسافرەکەم وتی : وەللا.. کەلتوری ئەمانە تەواوە، کوڕوکچیان ئازادن لە دڵداری کردن.
_ وادیارە تۆ بەرگی عەشایریت فڕێداوە.
دای لەقاقای پێکەنین و وتی : لەسەر وشەی عەشایر ڕووداوێکت بۆ دەگێرمەوە.
_ زۆر سوپاس….چونکە منیش جگە لە کاری تاکسی، چیرۆکش دەنووسمەوە.
+ چیرۆکی وەک چی؟
_ چیرۆکی پۆلیسی!.
+ یەک هەفتە لەگەلم بە (هەزارویەک شەوەت ) بۆ دەگێرمەوە. بەلام با سەرەتا ئەم بەسەرهاتەت بۆ بگێڕمەوە:
( ڕۆژێکی هاوینی گەرمی بەغدا، لەبنکەکەم دانیشتبووم. بێزارببووم لە کێشەی ئەو خەلکە، بەتایبەت خەلکی عەشایر کە لەسەر ڕووداوی هیچ و پووچ و بێ مانا دەبوایە دەستیگیریاین بکەین. پێش نیوەڕۆ ژنێکی باڵا بەرز وئەسمەریان هێنایە ئۆفیسەکەم، بۆ شکات کردن لە خزم و کەسی مێردەکەی. ئەو ژنە لەجوانیا پیاوی حیزدەکرد. ئارەق بەنێو درزی مەمکی دەهاتە خوار، بەگریانەوە پییگووتم : فریام کەوە…كچەکەم دڵی بە گەنجێکی هاوسێمانەوە بوو. هەفتەی ڕابووردوو کچەکەماین مارە کرد و شیرینیمان خوارد.لەبەر قسەوقسەلۆک بڕیاریارماندا ئەم هەینییە کچەکەم بگوازرێتەوە. بەلام خزم و کەسی مێردەکەم کە دەکاتە ئامۆزای کچەکەم، هەڕەشەیان کردووە و دەلێن شایی یەکە تێکدەدەین.
منیش وتم : تۆ ناوی ئەو عەشایریانەم بۆ بنووسە کە دەیانەوێت شایی کە تێک بدەن. ئیتر خەمت نەبێت.
ژنەکە لەخۆشیا وتی : سوپاس بۆ خوا لەدواجار کەسێک پەیدابوو گوێم بۆ ڕاگرێ. ئەم هەموو کێشەیە خەتای مێردە گەوادەکەمە، کە پشتی ئێمە ناگرێت و بە عەشایری بیردەکاتەوە.
ژنەکە ناوی ئەو خێزانانەی نووسی کە دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە.
منیش چووم دەستم نایە سەرشانی ووتم : ئیتر دڵ لە دڵ مەدە ئێوە زەماوەندی خۆتان بکەن… من شەوێک پێشتر هەموویان زیندان دەکەم. مەفرەزەیەک پۆلیسیش پاسەوانی زەماوەندەکە دەکەن. بەلام لەبیرتان نەچێت خزمەتی پۆلیسەکانم بکەن.
+ بەسەر چاو..گەورەم …
ئینجا بە توانجەوە وتم : بەلام من وتۆش لەشەوی زەماوەندی کچەکەت پێکەوە دەبین.
ژنەکە دیاربوو حەزی لێبوو…یەکسەر هەلسایە سەرپێ ووتی : تۆ لەو کێشەیە ڕزگارم کە. چیتدەوێ لەخزمەتدام.
لە ژەوورەکەم چەند جارێک ماچمکرد و پاشان پێمگووت : ئێستا دەتوانی برۆیت و لە شەوی زەماوەند دەتبینم!.
شەوێک پێش زەماوەند هەرچی گەنج و پیاوی ئاژاوە گێرعەشایر هەبوو زیندانیانم کرد. خۆشم وەک عومدە لەناو شایی یەکە لەگەل مەفرەزەکەم دەسووڕامەوە.
شەو کە بووک گواسترایەوە. باوکی بووکە هاتە لام و پاڕایەوە کە خزم و کەسەکانی بەردەم. فەرمانم بە پۆلیسەکانکرد کە ئەویش بەرن بۆ زیندانی.
ئەو ئێوارەیە پۆلیسەکانم تێرکرد. خۆشم لەگەل دایکی بووکە تا نیوە شەو ڕامانبوارد.

بۆ سبەی زیندانی یەکانم لە حەوشەی بنکەکەم لەبەر خۆرەتاو بە برسیەتی ڕیز کردو لەبەرچاویان قەیماخ و چاییم دەخوارد. فەرمانشم دابوو هەریەکێک فزە لەدەمی بێت شووڵاق دەخوات.
کاتژمێری دەی بەیانی دایکی بووکە هات و لێمپاڕایەوە وتی : گەورەم من دەبمە کەفیل ئەم هەموو خزمەم تکایە ئازادیان کە.
ئەم بیرۆچکەیە تەکبیری هەردووکمان بوو کە لەژێرجێگە پلانمان بۆ دانابوو.
بەو شێوەیە هەموویان کاغەزیان ئیمزاکرد کە چیتر تەداخوولی ژیانی بووک و زاوا نەکەن).

کاتێ موسافرەکەم لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی بوەوە..دەستی نایە بانشانم وتی : ئێستا تێگەیشتی لە مەبەستم؟
منیش هەلوەستەیەکم کرد وتم : نەوەلا …ئەوەنە خۆش چیرۆکەکەت گێڕایەوە لەبیرم چوەوە.
دای لە قاقای پێکەنین و وتی : بەخوا تۆش عەشایری… مەبەستم ئەوەیە ئەگەر ئەو عەشیرەتە عەشایر نەبوونایە دایکی بووکەش بە گاین ناچوو!.




زەنگیانەی ئاویی -10-… فەتاح حەسەن


ڕستی دەهەم

( ماڵی من )
ئەو شەوەی لەسەر سەفەر بم
خەو، لەچاوانم ناکەوێ
دەترسێم
نەگەمەوە ماڵەکەی خۆم.
ماڵم لەهەرکوێ بێ
ئەوێ نیشتمانمە
ئەی نازانی.. من، قەرەجم؟!

( کەشتی من )
لەجێی ( نوح ) بام لێنەدەگەڕام
بێ لە عاشقان
پێ بنێنە ناو كەشتیەكەم
.ئەڵای دەکرد خودا غەزەبی لێدەگرتم

( نۆش )
مەیخانە بەقوڕگیرێ، بێ مەینۆش
گەر ئاوا نەبێ.. ناچاردەبی
بەمەیفرۆش بڵێی نۆش.
خەوە خەیاڵە) )
هەندێك جار بەئاواتەوەم بتوانم
کەم ( فۆڕمات کە،( دڵم
وەلێ،هەر خەیاڵ پڵاوە
دەزانی بۆ ؟
چون ناتوانم
دەنگی ترپەکانی دڵم
کپکەم
ساتێك، هاوار دەکات:-
ئەو. .. ئەو

( سوژدە )
سەرشاخم دەگری،
ئەمنیش
پێك لەسەر پێك تێیدەكەم
تا ئەو دەمەی مەست دەبم بەتۆ
سوژدە دەبەی بۆ خوا،
ئەودەمەی كە ، من جێمدێڵی ؟!
ئەودەمەی كە جێمدێڵی
ئەوەندە بەخشندە دەبم
نە لەخوا دەبورم
نە لە تۆ.

( پەیام )
قینمە لە مانگی چواردە
چون، بەمەعشوقەکەم دەچێت،
ئەو مەعشوقەی بێ ماڵاوایی
دڵڕەقانە بەجێیهێشتم. ..
پەری شیعر،
ئەم پەیامە بدە بەگوێیدا
من ناتوانم
هێندەی خودا بەخشندەبم.

( بێ ئومێدبوون )
بار دەکەی، ناکەی چش
تۆ بڕۆیت یا نەڕۆی بۆ من هەر یەکە
ژیان بێ تۆ هیچ نییە بە غەیری هیچ
دە لێمگەڕێ
هەی ئەو کەسەی ژیانیش لەگەڵتا..
هەر هیچە .. هیچ.

فەتاح حەسەن
دانیمارك / ڤالبی

2018