پێشمەرگایەتیی، لە نێوان دییلکوشتن و کاری تێرۆریستییدا … کامیار سابیر

بەشی سێیەم، لەسەر کتێبەکەی هەڤاڵ کوێستانیی( ئەو رۆژانەی نیشتمان هیی هەمووان بوو)
ئەم شاعیرە- هک، هەر زوو باوەڕی لەق بووە( پاش کۆنفراسی یەکەمی کۆمەڵە) و لە درۆ، ساختەکاریی و فڕوفێڵەکانی سەرکردە دەستڕۆیشتووەکان گەیشتووە، بەڵام جورئەتی نەبووە بڕیاری دوورکەوتنەوە بدات. تەنانەت بەزەیی بە دایک و باوکیدا هاتووەتەوە نەوەکو ” ئەو درزانە ببیینن کە کەوتبوونە ناو باڵاخانەی بییروباوەڕییە، دەنا بۆ خۆیان و بۆ منیش( هک)، زیاتر دەگریان” لا ١٢٤. وێڕای ئەوەی باوەڕی لەق بووە، بەڵام بەردەوام بووە و بگرە رۆڵی وەزیری راگەیاندنی یەکێتیی لە شاخ بیینییوە و هەفتانە چەندیین وتاری حەماسیی و ئاگریینی بۆ رادیۆی شۆڕش نووسییوە. تۆ وەرە هەستی شاعیرانەت نەجوڵێت، ئەو هەموو جەریمە گەورەیە بەبەرچاوتەوە لە شاخ بکرێ، نەک موویەک لە لەشت رەق نەبێ، بەڵکو لە پێناو بەرژەوەندیی شەخصییدا، سەری کز کردووە و بە بێگار لە رادیۆ بۆ یەکێتیی کاری کردووە و ماوەتەوە و بەهۆی وتارە حەماسییەکانی ئەوەوە، هەزاران گەنج خۆیان بە کوشتدا یان ئاوارە بوون یاخود لە زیندانەکاندا، توندکران و ئەشکەنجە دەدران.

چەندیین جار، دییلیان لەبەرچاوی، یان بە ئاگایی ئەو، گوللەباران کردووە، یان لای کەم رۆژی دواتر، تەواوی تاوانی دییلکوشتن و دەستدرێژییەکانی بیستووە، بەڵام ئەم خۆی لێ نەبان کردووە. کوڕانی شۆڕش، بۆ ئەوەی تێرۆریستبوونی خۆیان باشتر بسەپێنن، پێشمەرگەیەکی تەسلیمبووەوە( عوثمان ناوێک) کە دوو لە هاوڕێكانی خۆی شەهید کردووە، غەضەبی کوردایەتیی بەسەردا دەبارێنن، نەک هەر خۆی دەکوژنەوە، بەڵكو باوک و دایک و خوشکێکیشی دەکوژن! دواتر، سەرکردایەتیی شۆڕش عومەری برای دەگرێ کە پێشمەرگە بووە نەوەکو بەلەسە بێ و دواتر خراپە بکات، هەر لە نزیک سەرکردایەتیی تییربارانی دەکەن! لا ٧٧. دەی بەکام ستاندەردی لۆکاڵیی، عەشیرەتیی و جیهانییش، ژنکوشتن، منداڵکوشتن، پییرکوشتن و کوشتنی برا لە بری برا، تێرۆریزم نییە؟ ئەم هەموو تێرۆریزمەی شۆڕشگێڕەکانی شاخ، کاری لە ویژدانی شاعیر نەکرد؟

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی، لە ساڵی ١٩٨٠ بڕیاری فڕاندن و بەبارمتەگرتنی بیانییەکان دەردەکات. نووسەر، خۆی پرسیار دەکات و دەڵێ بەشێکی زۆری مەکتەب سیاسیی لە ئەوروپا ژیابوون و دەیانزانی ئەمە تێرۆریزمە و کورد ناشیریین دەکات( لا ١٣٢-١٣٣)، بەڵام خودی نووسەر، کەم تا زۆر ناڕەزایەتیی دەرنەبڕییوە و درێژەی بە کاری ئەعلامیی خۆی داوە و بگرە دەمەزەردی ئەم تێرۆرەیشی کردووەتەوە. بۆ نموونە عەدنان ناوێکی عەرەب، رەمیی دەکەن، یەکێ لە پێشمەرگەکان، ویژدانی رێگەی پێنادات، تەقەی لێبکات، فەرماندەی رەمییکردنەکە دەڵێ ئەم پێشمەرگە جەبانە چییتر پێشمەرگە نییە و قسەی قۆڕ و فەلسەفەش با لێنەدات. نووسەر، لەوێدا نەک هەڵوێستی نییە، بەڵکو پاش نزیکەی ٤٠ ساڵ، بە زمانی شیعریی موناجات دەکات و دەڵێت” نەخێر ئەو ترسنۆک نییە، لەهەموومان ئازا و ئازادترە، گەر هەموومان توانیبامان بگەینە ئەو حاڵەتە ویژدانییە باڵایەی ئەم، ئیتر چییتر مرۆڤێک بییری لە کوشتنی مرۆڤێکی تر نەدەکردەوە؟”لا١٣٨. کارەساتەکە ئەوەیە ئەم پیاوە نزیکەی ٤٠ ساڵە بە ناڕاستەوخۆ بەشداریی لەو جەریمەیەدا کردووە، ئێستا بە شیعر ئەو زووخاوە دەرداتەوە و هەزاران سەرگەردان و مۆبیش، ئەمەی بە ئێثێتیکی شیعریی لێوەردەگرن؟

لە بەشی یەکەمی ئەم باسەدا گوتم ئەگەر مام جەلال و نەوشیروان لە ژیاندا بمانایە، ئەم کتێبە دوا دەکەوت، چونکە وەکو قاتیل و تێرۆریست دەیانناسێنێت( بە زمانێکی شیعریی). مام و نم و فەرەیدوون عەبدولقادر، پێکەوە پلانی تێرۆرکردنی شێرکۆی شێخ عەلیی( حسیک) دادەڕێژن و مەئمورییەتەکەیش بە یەكێک دەسپێرن کە نەیاری هەرسێکیانە، ئەویش، مەلا بەختیاری عەڕابی ریفراندۆمەکەی پارتییە، ئەمیش جەمالی عەلیی باپیر کە دۆستی نزیکی شێرکۆ بووە، رادەسپێرێت، ئەم تێرۆرە ئەنجام بدات و سەرەنجام هەردووکیان لە تەقەکردندا تێدادەچن و دەبن بە قوربانیی سیاسەتی پاوانخوازیی حیزبی کوردیی لا٢٢٢. هاوکات نەوشیروان موصطەفا-نم، وا وێنە دەکات کە ماستەرمایندی ئەو پلانە بووە کە ویستویەتی فوئادی مەجید میصریی تێرۆر بکات، بەڵام بە ریوایەتی ئەدەبیی و شیعریی ئەمە دەگێڕێتەوە و دەبێت پشتی دێڕەکان و شەبیحەی مێنتاڵیتییە شیعرییەکەی بخوێنیتەوە لا ٢٠٢-٢٠٣.

نێرسالاریی و عەشایەریی کۆمەڵە!


نووسەر دەگێڕێتەوە لە گوندی قەلەڕەشێ (دوایین گوندی کوردستانی ئێرانە بۆ سنووری قەڵادزێ)، کاکە مینەی قاچاغچیی، بڕیاربووە هەندێ بار بۆ چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتیی بگوازێتەوە بۆ کوردستانی عێراق، بەڵام شەوەکەی ژنەکەی هەڵگییراوە و رەدوو کەوتووە. کاکە مینە، زۆر بە ئەعصابێکی ساردەوە، دەڵێ ناتوانم کاری ئێوە ئەنجام بدەم، دەبێ بڕۆم ژنەکەم بهێنمەوە کە دوو منداڵی بەسەردا بەجێهێشتووم. بێئەوەی بییر لە تۆڵە و لە کوشتن بکاتەوە، تۆلێرانسی کولتووریی و کۆمەڵایەتیی رێگەی ئەوەی پێدەدات، بە حەماسەوە، ژنەکەی قەناعەت پێ بهێنێتەوە و بۆ لای بگەڕێتەوە.

لە کوردستانی خۆیشماندا، ئامر مەفرەزەیەکی زۆر ئازا و جەسووری گەرمیان بەناوی رێبوار چاوشیین، دڵخوازێک هەڵدەگرێ و دەیەوێ زەواجی لەگەڵدا بکات. بە فەرمانی سەرکردایەتیی یەکێتیی و بەدەستی هاوڕێ فەرماندەکانی هەرێمەکەی خۆی، ئیعدامی شۆڕشگێڕانە( چەمکێکی سەخیفی شاخ بوو) دەکرێت. دەی ئەمە چەتەگەریی، پیاوکوژیی و شەوکوتییە، یان شۆڕشی بییروبازووە( قسە قۆڕەکانی شاخ). دەی هەندێ عەشیرەتی کوردیی و عەرەبیی، زۆر زۆر لەو قیادە عەشایەریی و پیاوکوژانەی شۆڕش، پێشکەوتووتر بوونە. دوای رێبواریش، ژن و کوڕێک ( بە رەدووکەوتن) لە ترسی عەشیرەتەکانیان، خۆیان رادەستی شۆڕش دەکەن، بەڵام بە فەرمانی سەرکردایەتیی کۆمەڵە و شۆڕشگێڕانیشەوە، ئەو هەموو قسە قۆڕانەی چەپ و کرێکاران و جووتیاران، مارکسیزم و لێنینیزم، کۆمەڵە و تەرەقەی سوور، هەموویان دەبنە بڵقی سەرئاو و حەقیقەتی کۆمەڵە و عەشایەریی قائیدەکانی کۆمەڵە و یەکێتیی، بۆ عەوامیش ساغ دەبێتەوە، بەڵام هک، هەر درێژە بە خەباتە نەتەوەییەکەی! دەدات. لەترسی ئەوەی عەشیرەتەکە نەبن بە جاش، شۆڕشگێڕانی کوردایەتیی کە لەبەرگی فشقییاتی چەپدا خۆیان نماییش دەکرد، کچ و کوڕەکە، تەسلیمی عەشیرەتەکەیان دەکەنەوە و لەبەرچاوی قیادەی یەكێتیی و دادگای شۆڕشگێ-ڕەکانی کوردایەتییە ئەفەندییە چەپ و کۆمەڵەییەکە، تییربارانیان( گوللەباران) دەکەن. لا٢٤٨-٢٤٩

تاوانێکی تر کە لەهەموو تاوانەکانی ناو کتێبەکە قێزەونتر و وەحشییانەترە، مرۆڤ کە دەیخوێنێتەوە گومان لە ئینسانبوونی سەرکردەکانی پێشمەرگە دەکات و پاش نزیکەی ٤ دەیە، هێشتا موچڕک بە ویژدان و مۆڕاڵتدا دێت. لە شەڕی قڕناقا و پشتئاشانی بناری قەندیلدا، مام جەلال و نم، جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێ هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی پەرێزیان پاک بێت. بە زمانی شەعبیی، دییل و مییل نابێ هەبن، بەزیندوویی و بریندارییش دەستانکەوتن، نابێ بە دییلیی بهێڵرێنەوە و دەبێ بکوژرێن. لا ٢٥٦

لەشەڕدا، وێڕای ئەوەی حیزبی شیوعیی رۆڵی مورتەزیقەی بۆ پارتیی دەبیینی و ئەبو حیکمەت یەکێک لەو پارتییە زەرعکراوانە بوو لەناو حشع، بۆ ئەوەی ئاژاوە بنێتەوە، رێک وەکو ئەو پارتییانەی لەناو یەکێتیی و گۆڕانی ئێستادا زەرع کراون، بەڵام مەلەفی ئاژاوەنانەوەی حشع، هەرگیز نابێ بەرەو ئەو ئۆپەراسیۆنە پڕ لە تاوان و کوشتارە بڕۆیشتایە کە پێشمەرگەی یەکێتیی دییلکوژ و شڕەخۆر دژی بەرەی جودی دییلکوژ و شڕەخۆر بە گشتیی و بە حشعیش بەتایبەتیی، کردیان.

تاوانەکە ئەمەیە( بە دەستکارییکردنی داڕشتنەوە بەڵام بە هەمان ناوەڕۆکەوە)، پاش ئەوەی گەردەلوولی هێرشبردنەکە کەمێک دەنیشێتەوە و حشع، بەشی هەرە زۆریان دەکوژرێن یان تەسلیم دەبن و هەندێکیشیان هەڵدێن، پێشمەرگەیەکی حشع کە بە رەچەڵەک عەرەبە، فانیلە عەلاگە زەردهەڵگەڕاوەکەی دەکات بەسەری نێزەی تفەنگەکەیەوە و بەرزی دەکاتەوە وەکو نیشانەی ئاشتیی و تەسلیمبوون. قاتلێکی فەرماندە بە دەنگێکی گڕ تێیدەخوڕێ” تفەنگەکەت فڕێدە بەردەم چاڵەکە” لا ٢٦٠ کابرای شیوعیی کە باریکەلەیەکی ئەسمەرە، بە چاوە قەترانییەکانیەوە، پڕ لە پاڕانەوە و سواڵی بەزەییپێداهاتنەوە، چاو بە یەک بەیەکی پێشمەرگەکانی یەکێتییدا دەگێڕێت. پاش ئەوەی بە عەرەبیی و بە کوردییەکی سەروگوێلاک شکاو، تێیاندەگەینێت کە ئاخۆ کوڕی کام پییرەژنی داماوی عەرەبە و هەڵاتووی دەست رژێمەکەی صەدامە، قارەمانی فەرماندە پێیدەڵێت” کەواتە تۆ بە دوو ماددە تاوانباریت… یەکەم عەرەبی داگیرکاریت! و دووەمیش شیوعیی تەحریفییت.” لا ٢٦٠

فەرماندەی تێرۆریست و دییلکوژ، بە پۆزی سەرکەوتنەوە، بەرلەوەی بە دەستوتفەنگی خۆی، مەخزەنێک فیشەک لە جەستەی کابرای عەرەبدا، خاڵیی بکاتەوە، بەسەر ئاماژە بۆ شڕەخۆرەکانی پێشمەرگە دەکات، هەرکەلوپەلێکی بەکەڵک دێت، بۆ خۆتانی بەرن. بە رێسای غابات و بە مێنتاڵیتیی وەحشییبوون، قەمصەڵەکەی، سەعاتەکەی، تەپلەکەی، نیطاقەکەی و پێڵاوەکانی لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکەن و فەرماندەی جەبانی بەناو سەرکەوتوویش، حیقد و کەراهییەتی فاشیزمی کوردایەتیی، لە لاشەی ئینسانێکی دییلدا خاڵیی دەکاتەوە.

سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکانی هک، جارێکیتریش، دەستخۆشیی لێدەکەم کە بەشێکی زۆر لە سەرقاپی ئەم مەنهۆڵانەی کوردایەتیی هەڵدایەوە. پێش ئەو، هەزاران کەس دەماودەم ئەم تاوانە گەورانەیان باسکردووە، بەڵام ئەوانەی بە تێکست بۆ مێژوو تۆماریان کردووە چەند کەسێکن و نووسەری ئەم کتێبەیش یەکێکە لەو کەسانەی لەسەر زێرابەکان، زیندانەکان و کوشتارگەکانی شاخ، بەتایبەتییش لەسەر دییلکوشتن و کارە تێرۆریستییە شۆڕشگێڕێیەکان! بە نووسیین، ویژدانی خۆی ئاسوودە کردووە. .

درێژەی هەیە…




ئایین لەپێناو مرۆڤە نەک خودا … ڕیاز حاجی

ناوی کتێب :کۆماری پێغەمبەر
نوسینی :عەبدولڕوزاق جوبران
وەرگێرانی لە عەرەبیەوە:کامەران زراری.

       "ئایین لەپێناو مرۆڤە نەک خودا"

کۆماری پێغمبەر دەروازەیەکە بۆ ئاشنا بوون بە پرسی ئایین و گرفتەکانی خودا و مرۆڤەکانی ،زمانی نوسینی ئەم کتێبە لە ئاستێکی بەرزی ئەدەبی و فەلسەفی،عیرفانی ڕەوانبێژیدایە، نوسەر لەم کتێبەدا لە نیشاندانی بەلگەهێنانەوەی بازێکی گەورەی داوە بە شێوازێک لای نوسەر ماناو جوانی وتە گرنگترە لە خاوەن وتە و سەنەد و سەرچاوەکەی ،بۆیە نوسەر هەر بە سادەی و ڕووتی ناوی خاوەنی وتەکە دێنێ ،بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەو چاپی کتێبەکە بکات،تەنانەت لە زۆربەی شوێنەکان ناوی سوورەت و ژمارەی ئەو ئایەتانەش باس ناکات کە بەکاری هێناون ،بۆیە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بناغەو پاشخانێکی مەعریفی و فەلسەفی و دینیی باشی دەوێت. وەک دەروازەیەکە بۆ ئاشنا بوون بە وجودیەتی باوەڕدار ،کتێبێکە بۆ ئەوانەی بە فۆڕمێک لە ئیسلام هەلخەلەتاون کە ئێستاشی لەگەلدابێت هەر وا دەلێنەوە :گوایە ئەوە زمانی، پێغمبەرەکەیانە، کەچی لە راستیدا ئەوەیە کە پێغمبەر بە خۆی فۆرمەکەی چوون ،ئێمەش بۆ فۆرمەکەی کاهین سوڵتانەکان ماینەوە .

له مێژووی ئیسلامدا قۆناغێک هەیە کە زۆرترین نیشانەی پرسیاری له سەرە ئەویش قۆناغی فتوحاتە ئەم کتێبە گێڕانەوەی مێژووی ئەو قۆناغە نییە بەڵکو هەڵماڵین و دەرخستنی ڕووی ڕاستی فتوحاتە ناساندنی ئەو سەربازانەیه کە ڕابەریی ئەو قۆناغەیان کردووە کە دواجار خوێنەر دەکەوێتە بەردەم ئەم پرسیاره ئایا ئەمانە سەربازی خودا بوون یان چەتەی خودا..؟

نووسەر بەڕاشکاوانە داوادەکات هەرگیز خوێندنەوە بۆ خوا و ئیسلام و پێغەمبەر لەڕێگەی مەلا و پیاوانی ئایینی و مەزهەب و فەقیهەکانەوە نەکەین و لەوبارەیەوە دەڵێت:( چونکە ئەو کات فیقهی تۆ دەبێتە خواوەندی تۆ نەک خودا) چونکە ئەوانە هەرگیز جێگەی متمانە نین و ئەسڵەن پەیامی ئیسلامییان بەتەواوی شێواندووە و تەنها بەرژەوەندی خۆیان کردۆتە سەنگ و پێوەر لە ڕاڤەکردنی پەیامەکەدا و چەندین درۆیان بەناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستووە کە ئەسڵ و ئەساسی نەبووە، ئاخر پێغەمبەرێک کە دەیفەرموو:( ئایین ئەوەیە خەڵک لە زمان و دەستت دڵنیا بن) کەی هی ئەوەیە هەڵسێت بەو هەموو خوێنڕشتن و کاولکارییە..! هەر پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: ( هەر کەسێک لەپێناوی ماڵی خۆی بکوژرێت شەهیدە، هەرکەس لەپێناوی نامووسی خۆی بکوژرێت شەهیدە) واتە بەدەر لەلایەنە ئایینییەکەی ناوی دەنێت شەهید، کەچی پیاوی ئایینی و مەزهەبگەرا دەڵێت تەنها کاتێک شەهیدیت کە لەپێناوی ئایینەکەتدا بکوژرێیت و ئەسڵەن دەبێت لەپێناو ئایێنەکەتدا سڵ لە کوشتنی هیچ مرۆڤێک نەکەیتەوە جا پیاو بێت یان ئافرەت یان مناڵ!!! یاخود هەڵبەستنی ئەو فەرموودە درۆینەی کە دەڵێت: ( فەرمانم پێکراوە لەدژی خەڵکی بجەنگم تا ئەوکاتەی دەڵێن “لا ٳلە ٳلا اللە” ) بەڵام خۆ خوا بکوژ نیە، ئەگەر وا بووایە حەجاجی خوێنڕێژی دەکردە پێغەمبەر نەک موحەممەد.. هەر ئەمەشە وا لە نووسەر دەکات کە بڵێت:

( بردنەوە شکستهێنانە ئەگەر نەبێتە هۆی بردنەوەی مرۆڤایەتییەکی نوێ، هەر بۆیە لەلای خودا نان بدەیتە هەژاران چاکترە لە عیبادەتی هەزار ساڵ)، هەروەها دەڵێت: (ئەوانەی مانگا دەپەرستن و مرۆڤدۆستن نزیکترن لە خودا لەوانەی کە خودا دەپەرستن و دڕندەن، بۆیە جاری وایە خودا دادەبەزێتە سەر دڵی ئەو مولحیدانەی کە ئیلحادەکەیان لەپێناوی مرۆڤایەتییە، زۆرجار بتپەرست لە موسڵمانان زیاتر لە موحەمەد نزیکترە چونکە موحەمەد پێغەمبەری مرۆڤایەتیە نەک پێغەمبەری نوێژکردن، کەواتە ئایین بە ئەندازەی مرۆڤدۆستییەکەی دەپێورێت نەک بە ئەندازەی جۆر و بڕی ئایینەکە بەمانایەکی تر بەهای مرۆڤ لەڕووە مرۆییەکەیدایە نەک لە جۆری خواوەندەکەی).

هەر ئەم کتێبە پێمان دەڵێت تەواوی فتوحاتەکانی ئیسلام هیچی لە پێناو خودا نەبووە هەمووی بۆ بە دەست هێنانی سەروەت و سامان و غەنیمه و کەنیزەک بووە هەر لەم کتێبەدا پێمان دەڵێت
نە محەمەد ئیسلام بووە، نە بوزا بوزی بووە
نە عیسا مەسیح بووە ، ئەمانە بۆ خزمەتکردنی ئاینێک بە تەنها نەهاتوون ،بەڵکو بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی هاتوون له کۆیلایەتی، نووسەر چەندین بەڵگه دەخاتە ڕوو و چەندین ئایەتی هێناوەتەوە نووسەر دەیەوێ پێمان بڵێت هیچ ئاینێک نیه بە تەنها بۆ گەیشتن بە خوداجگە لە مرۆڤ بوون مرۆڤبوون باشترین رێگایه بۆ گەیشتن بە خودا نەک کوشتن و خوێن ڕشتن له پێناو ئاین و به ناوی خوا. شایانی باسە بیرمەندی ئێرانی “د. عەلی شەریعەتی” لە وتەیەکیدا کە ئاماژەیە بۆ هەمان کارەسات دەڵێت:( بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی دروشمە پیرۆزەکان هەمیشە کارەسات و مەرگەساتیان دروست کردووە). نووسەر تەنانەت ڕوداوێکی مێژوویی کورت و پڕمانامان لەبارەی گڵاوی ئەو چەتانە و فەقیهەکانی پشتیان دەگێڕێتەوە و دەڵێت:
ــ پیرەژنێکی شاری سەمەرقەند پرسیار لە فەقیهی لەشکرێک دەکات پاش ئەوەی لەشکرەکە وڵاتەکەی داگیر دەکات و ماڵی تاڵان دەکات، پیرەژنەکە بە فەقیهەکە دەڵێت چ شتێک ئێوەی بۆ ئێرە هێناوە؟
ــ فەقیهەکەش دەڵێت: خودا ئێمەی بۆ ئێوە ناردووە..
ــ پیرەژنەکەش دەڵێت: پێشتر نەمزانیوە کە خودا چەتە و دزی هەبێت.
ئەم وتەیەی نووسەر کە کۆی مەبەستی نووسەر لەکتێبەکەدا دەگرێتەخۆ کە دەڵێت:
“کەوابێت ئەی کاکی موسڵمان ئاگاداربە کە فەقیهو مەلا و پیاوی ئایینی ناوت بنێت ئیماندار، ئەوکاتە دەست لەخودا بشۆوە و دەستنوێژی بیروبۆچوونەکانت لەبیرببەوە، لەوەش تاڵتر ئەوەیە کە لەناویاندا بمریت..وریابە کەسێک فێرت بکات کە زۆردار مرۆڤێکی مەزن و شکۆمەند بووە ئەوا مێژووی لێت دزیوە..ئەگەر فێری کردیت لەپێناوی جیهاد بکوژرێیت ئەوا خوێنی لێت دزیوە…ئەگەر مرۆڤت کوشت ئەوا دەستەکانتی دزیوە.. ئەوەی فێرت بکات کە عیشق حەرامە ئەوا خۆشەویستی لێت دزیوە…ئەوەی فێری چوونە مزگەوتی دەوڵەمەندەکانت دەکات ئەوا نوێژی لێت دزیوە.. کەسێک فێرت بکات ئەوەی سەر بە ئایینی تۆ نییە کافرە، ئەوا ئیمانی تۆی دزیوە..کەسێک فێرت بکات کە خوێن و نامووس و ماڵ و سامانی کافر حەڵاڵە ئەوا مرۆڤایەتی لێت دزیوە…
…ئەوەی بەناوی حیللەی شەرعی فێری درۆت دەکات ئەوا ڕاستگۆیی لێت دزیوە…) بۆیە چەقی پەیامی پێغەمبەر‌ئەوەبوو کە خەڵک ئازاد بکرێت لە پەرستنی مرۆڤەکان، بەرەو پەرستنی خودای مرۆڤەکان”
لێرەوە بە پەڕەگرافێک لاپەڕە ۲۳۱ـ۲۳۲ی کتێبەکە کۆتایی بە باسەکە دێنم:
هەردەم کێشەی نیشتیمان (دەسەلاتەکەی) بووە ،
وەک چۆن کێشەی ئایین (پیاوەکانی)بوون ،لەمەشەوە وا پێدەچێت دەستورێکی مێژوویی لە ئارادا بێ ،کە هیچ لادانی تێدا نییە لە ئایین و نیشتیمان ،ئەم پرسە هەردەم لەگەڵ کات کۆتایی دێ ، کە پێغمبەر باجی پیاوەکانی بدا ،هەروەک گەلیش باجی دەسەلاتەکەی بدا،پێغمبەر ئایینەکەی بە هۆی پیاوەکانی لەدەست بدا ،وەک چۆن گەڵ بەهۆی دەسەلاتەکەی نیشتیمانی لەدەست بدا ،ئەو کات هیچ تامێک بۆ ئایین وبۆ نیشتیمان نامێنێ. ئەو کات بۆ گەڕان بە دوای پێغمبەر و نیشتیمان لە سەرگەردانی دەستووری دەربەدەری و دوورەولاتی دەست پێ دەکات. بەلام مەنفای ئایین ناوەکییە،هەر وابێتەوەسەرگەردانیەکەشی ،بە پێچەوانەی نیشتیمان لە مەنفا جوگرافیەکەی. نیشتیمان بە پێیەکانی بۆی دەگەرێیتەوە،بەلام ئایین هەرگیز بۆی ناگەرێیتەوە ،تەنها بە دڵت لە هەموو بارێکدا گەڕانەوەکە خوێناوییە چ لە پێ ، چ لە دڵ .

کۆماری پێغمبەر دەروازەیەکە بۆ ئاشنا بوون بە پرسی ئایین و گرفتەکانی خودا و مرۆڤەکانی ،زمانی نوسینی ئەم کتێبە لە ئاستێکی بەرزی ئەدەبی و فەلسەفی،عیرفانی ڕەوانبێژیدایە، نوسەر لەم کتێبەدا لە نیشاندانی بەلگەهێنانەوەی بازێکی گەورەی داوە بە شێوازێک لای نوسەر ماناو جوانی وتە گرنگترە لە خاوەن وتە و سەنەد و سەرچاوەکەی ،بۆیە نوسەر هەر بە سادەی و ڕووتی ناوی خاوەنی وتەکە دێنێ ،بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەو چاپی کتێبەکە بکات،تەنانەت لە زۆربەی شوێنەکان ناوی سوورەت و ژمارەی ئەو ئایەتانەش باس ناکات کە بەکاری هێناون ،بۆیە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بناغەو پاشخانێکی مەعریفی و فەلسەفی و دینیی باشی دەوێت.
وەک دەروازەیەکە بۆ ئاشنا بوون بە وجودیەتی باوەڕدار ،کتێبێکە بۆ ئەوانەی بە فۆڕمێک لە ئیسلام هەلخەلەتاون کە ئێستاشی لەگەلدابێت هەر وا دەلێنەوە: گوایە ئەوە زمانی، پێغمبەرەکەیانە، کەچی لە راستیدا ئەوەیە کە پێغمبەر بە خۆی فۆرمەکەی چوون ،ئێمەش بۆ فۆرمەکەی کاهین سوڵتانەکان ماینەوە .له مێژووی ئیسلامدا قۆناغێک هەیە کە زۆرترین نیشانەی پرسیاری له سەرە ئەویش قۆناغی فتوحاتە ئەم کتێبە گێڕانەوەی مێژووی ئەو قۆناغە نییە بەڵکو هەڵماڵین و دەرخستنی ڕووی ڕاستی فتوحاتە ناساندنی ئەو سەربازانەیه کە ڕابەریی ئەو قۆناغەیان کردووە کە دواجار خوێنەر دەکەوێتە بەردەم ئەم پرسیاره ئایا ئەمانە سەربازی خودا بوون یان چەتەی خودا..؟
نووسەر بەڕاشکاوانە داوادەکات هەرگیز خوێندنەوە بۆ خوا و ئیسلام و پێغەمبەر لەڕێگەی مەلا و پیاوانی ئایینی و مەزهەب و فەقیهەکانەوە نەکەین و لەوبارەیەوە دەڵێت:( چونکە ئەو کات فیقهی تۆ دەبێتە خواوەندی تۆ نەک خودا) چونکە ئەوانە هەرگیز جێگەی متمانە نین و ئەسڵەن پەیامی ئیسلامییان بەتەواوی شێواندووە و تەنها بەرژەوەندی خۆیان کردۆتە سەنگ و پێوەر لە ڕاڤەکردنی پەیامەکەدا و چەندین درۆیان بەناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستووە کە ئەسڵ و ئەساسی نەبووە، ئاخر پێغەمبەرێک کە دەیفەرموو:( ئایین ئەوەیە خەڵک لە زمان و دەستت دڵنیا بن) کەی هی ئەوەیە هەڵسێت بەو هەموو خوێنڕشتن و کاولکارییە..! هەر پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: ( هەر کەسێک لەپێناوی ماڵی خۆی بکوژرێت شەهیدە، هەرکەس لەپێناوی نامووسی خۆی بکوژرێت شەهیدە) واتە بەدەر لەلایەنە ئایینییەکەی ناوی دەنێت شەهید، کەچی پیاوی ئایینی و مەزهەبگەرا دەڵێت تەنها کاتێک شەهیدیت کە لەپێناوی ئایینەکەتدا بکوژرێیت و ئەسڵەن دەبێت لەپێناو ئایێنەکەتدا سڵ لە کوشتنی هیچ مرۆڤێک نەکەیتەوە جا پیاو بێت یان ئافرەت یان مناڵ!!! یاخود هەڵبەستنی ئەو فەرموودە درۆینەی کە دەڵێت: ( فەرمانم پێکراوە لەدژی خەڵکی بجەنگم تا ئەوکاتەی دەڵێن “لا ٳلە ٳلا اللە” ) بەڵام خۆ خوا بکوژ نیە، ئەگەر وا بووایە حەجاجی خوێنڕێژی دەکردە پێغەمبەر نەک موحەممەد.. هەر ئەمەشە وا لە نووسەر دەکات کە بڵێت: ( بردنەوە شکستهێنانە ئەگەر نەبێتە هۆی بردنەوەی مرۆڤایەتییەکی نوێ، هەر بۆیە لەلای خودا نان بدەیتە هەژاران چاکترە لە عیبادەتی هەزار ساڵ)، هەروەها دەڵێت: (ئەوانەی مانگا دەپەرستن و مرۆڤدۆستن نزیکترن لە خودا لەوانەی کە خودا دەپەرستن و دڕندەن، بۆیە جاری وایە خودا دادەبەزێتە سەر دڵی ئەو مولحیدانەی کە ئیلحادەکەیان لەپێناوی مرۆڤایەتییە، زۆرجار بتپەرست لە موسڵمانان زیاتر لە موحەمەد نزیکترە چونکە موحەمەد پێغەمبەری مرۆڤایەتیە نەک پێغەمبەری نوێژکردن، کەواتە ئایین بە ئەندازەی مرۆڤدۆستییەکەی دەپێورێت نەک بە ئەندازەی جۆر و بڕی ئایینەکە بەمانایەکی تر بەهای مرۆڤ لەڕووە مرۆییەکەیدایە نەک لە جۆری خواوەندەکەی).

هەر ئەم کتێبە پێمان دەڵێت تەواوی فتوحاتەکانی ئیسلام هیچی لە پێناو خودا نەبووە هەمووی بۆ بە دەست هێنانی سەروەت و سامان و غەنیمه و کەنیزەک بووە هەر لەم کتێبەدا پێمان دەڵێت نە محەمەد ئیسلام بووە، نە بوزا بوزی بووە نە عیسا مەسیح بووە ، ئەمانە بۆ خزمەتکردنی ئاینێک بە تەنها نەهاتوون ،بەڵکو بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی هاتوون له کۆیلایەتی، نووسەر چەندین بەڵگه دەخاتە ڕوو و چەندین ئایەتی هێناوەتەوە نووسەر دەیەوێ پێمان بڵێت هیچ ئاینێک نیه بە تەنها بۆ گەیشتن بە خوداجگە لە مرۆڤ بوون مرۆڤبوون باشترین رێگایه بۆ گەیشتن بە خودا نەک کوشتن و خوێن ڕشتن له پێناو ئاین و به ناوی خوا.
شایانی باسە بیرمەندی ئێرانی “د. عەلی شەریعەتی” لە وتەیەکیدا کە ئاماژەیە بۆ هەمان کارەسات دەڵێت:( بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی دروشمە پیرۆزەکان هەمیشە کارەسات و مەرگەساتیان دروست کردووە). نووسەر تەنانەت ڕوداوێکی مێژوویی کورت و پڕمانامان لەبارەی گڵاوی ئەو چەتانە و فەقیهەکانی پشتیان دەگێڕێتەوە و دەڵێت:
ــ پیرەژنێکی شاری سەمەرقەند پرسیار لە فەقیهی لەشکرێک دەکات پاش ئەوەی لەشکرەکە وڵاتەکەی داگیر دەکات و ماڵی تاڵان دەکات، پیرەژنەکە بە فەقیهەکە دەڵێت چ شتێک ئێوەی بۆ ئێرە هێناوە؟
ــ فەقیهەکەش دەڵێت: خودا ئێمەی بۆ ئێوە ناردووە..
ــ پیرەژنەکەش دەڵێت: پێشتر نەمزانیوە کە خودا چەتە و دزی هەبێت.
ئەم وتەیەی نووسەر کە کۆی مەبەستی نووسەر لەکتێبەکەدا دەگرێتەخۆ کە دەڵێت:
“کەوابێت ئەی کاکی موسڵمان ئاگاداربە کە فەقیهو مەلا و پیاوی ئایینی ناوت بنێت ئیماندار، ئەوکاتە دەست لەخودا بشۆوە و دەستنوێژی بیروبۆچوونەکانت لەبیرببەوە، لەوەش تاڵتر ئەوەیە کە لەناویاندا بمریت..وریابە کەسێک فێرت بکات کە زۆردار مرۆڤێکی مەزن و شکۆمەند بووە ئەوا مێژووی لێت دزیوە..ئەگەر فێری کردیت لەپێناوی جیهاد بکوژرێیت ئەوا خوێنی لێت دزیوە…ئەگەر مرۆڤت کوشت ئەوا دەستەکانتی دزیوە.. ئەوەی فێرت بکات کە عیشق حەرامە ئەوا خۆشەویستی لێت دزیوە…ئەوەی فێری چوونە مزگەوتی دەوڵەمەندەکانت دەکات ئەوا نوێژی لێت دزیوە.. کەسێک فێرت بکات ئەوەی سەر بە ئایینی تۆ نییە کافرە، ئەوا ئیمانی تۆی دزیوە..کەسێک فێرت بکات کە خوێن و نامووس و ماڵ و سامانی کافر حەڵاڵە ئەوا مرۆڤایەتی لێت دزیوە…

…ئەوەی بەناوی حیللەی شەرعی فێری درۆت دەکات ئەوا ڕاستگۆیی لێت دزیوە…) بۆیە چەقی پەیامی پێغەمبەر‌ئەوەبوو کە خەڵک ئازاد بکرێت لە پەرستنی مرۆڤەکان، بەرەو پەرستنی خودای مرۆڤەکان”
لێرەوە بە پەڕەگرافێک لاپەڕە ۲۳۱ـ۲۳۲ی کتێبەکە کۆتایی بە باسەکە دێنم:
هەردەم کێشەی نیشتیمان (دەسەلاتەکەی) بووە، وەک چۆن کێشەی ئایین (پیاوەکانی)بوون ،لەمەشەوە وا پێدەچێت دەستورێکی مێژوویی لە ئارادا بێ ،کە هیچ لادانی تێدا نییە لە ئایین و نیشتیمان ،ئەم پرسە هەردەم لەگەڵ کات کۆتایی دێ ، کە پێغمبەر باجی پیاوەکانی بدا ،هەروەک گەلیش باجی دەسەلاتەکەی بدا،پێغمبەر ئایینەکەی بە هۆی پیاوەکانی لەدەست بدا ،وەک چۆن گەڵ بەهۆی دەسەلاتەکەی نیشتیمانی لەدەست بدا ،ئەو کات هیچ تامێک بۆ ئایین وبۆ نیشتیمان نامێنێ. ئەو کات بۆ گەڕان بە دوای پێغمبەر و نیشتیمان لە سەرگەردانی دەستووری دەربەدەری و دوورەولاتی دەست پێ دەکات. بەلام مەنفای ئایین ناوەکییە،هەر وابێتەوەسەرگەردانیەکەشی ،بە پێچەوانەی نیشتیمان لە مەنفا جوگرافیەکەی. نیشتیمان بە پێیەکانی بۆی دەگەرێیتەوە،بەلام ئایین هەرگیز بۆی ناگەرێیتەوە ،تەنها بە دڵت لە هەموو بارێکدا گەڕانەوەکە خوێناوییە چ لە پێ ، چ لە دڵ .

ڕیاز حاجی

 



فەنزوێلا : شافیزینیم و كێشەی زەوی خانوو … عەلی مەحمود محەمەد

لە ئەبرێلی ساڵی 2002دا, شافێز خەریكی تێركردنی برسییەكان و نەهێشتنی نەخوێندەواری و بەخشینی زەوی بوو بە جوتیارانی هەژار, ئەمەریكا كودەتای بەسەردا كرد, واتا كێشەی ئەمەریكا چارەسەری برسێتی نییە, ئەگەر وایە خۆ شاری كۆكۆتای كۆڵۆمبی كە ناوەندی ناردنی كۆمەكەكانە بۆ فەنزوێلا زیاتر لە 50%ی هەژارن, مردنی منداڵان لەوێ چەند جاری فەنزوێلایە, كوشتن زیاترە, لە هەموو سەردەمی 21 ساڵەی شۆڕشی شافێزدا بە ئەندازەی ساڵێكی تیرۆری سیاسی لە كۆڵۆمبیا خەڵك نەكوژراوە كە تەنها لە ساڵی 2018 ەدا زیاتر لە 288 چالاكی كۆمەڵایەتی تیرۆر كراون, چوار جاری هەموو كوژراوانی ئۆپۆزسیۆن لە 20 ساڵی رابردوو , 14 ملیۆن یەمەنی لە لێواری مەرگن, 3,4 ملیۆن ئەرجەنتینی رۆژانە یەك ژەمە خۆن, لە كاتێك لە سەدەی نۆزدە داهاتی تاكی ئەرجەنتینی بە ئەندازەی بەریتانیەك بوو, كەچی بە 4 بارهەڵگر خواردنەوە دەیەوێت هاوكاری فەنزوێلا بكات تا لە رێگەیەوە كودەتا ئەنجام بدات, لە كاتێك توندترین ئابلوقەی سەپاندووە بەسریدا و دەستی بەسەر 20 ملیار دۆری ئەم وڵاتەدا گرتووە.

نكرۆما یەكەم سەرۆكی ئەفریقا بوو” غانا” داوای سەربەخۆیی كرد لە ساڵی 1957, بە كودەتایەكی سەربازی لادرا, كەمینەی هاوڵاتیان فرمێسكیان بۆ رشت, لێ تا ئێستاش كلتوری كوام نكرۆما بۆ سەربەخۆیی لە سەرتاسەری ئەفریقا ماوە, بۆ شافێزو مادۆرۆش هەروایە هەرچەندە تا هەنووكەش زۆرینە لە گەڵیدان, لام رونە شافێز جیفارای دوارۆژی ئەمەریكای لاتینە.
6 ملیۆن كۆڵۆمبی, ملیۆنێك پیرۆیی و ئیتاڵی و پورتغالی و 2 ملیۆن عەرەب پەنابەرن لە فەنزوێلا, كەچی فرمێسك بۆ یەك ملیۆن فەنزوێلی ئاوارە دەڕێژن كە زۆریان بە بنەچە كۆڵۆمبین نەك فەنزوێلی و لە قەیراندا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ناتوانن مادۆرۆ بە بونی چەكی ناوكی كوكوژ و هاوكاری تیرۆر تاوانبار بكەن, ئیتر چیرۆكی دیكەی بۆ دەهۆننەوە, هەرچەندە مادۆرۆش هەڵەی هەیە, لێ ئەوە مافی هاووڵاتیانی فەنزوێلییە سزای بدەن, وەك مۆخیكا سەبارەت بە مادۆرۆ وتی: ئەو خیانەتكاری نیشتمان نییە, وەلێ شێتە وەك بزن,وەلێ ئایا بزن دەتوانێت گەلەكەی لە رێوی سەرمایەدارو ئەمپریالزم رزگار بكات؟؟؟؟.
ئەمەریكا بە سێ تۆمەت حكومەتی مادۆرۆ تۆمەتبار دەكات, هەژاری كەچی ژمارەی هەژارانی خۆی چەند بەرامبەرە باسی هاوپەیمانە نزیكەكانی مەكەن, زەبروزەنگ لە وڵاتی خۆی نەك هاوپەیمانەكانی زۆر زیاترە, عەدالەتی هەڵبژاردن ئەوا بە قسەی جیمی كارتەر سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا لە فەنزوێلا زۆر زیاترە, باشترین نموونەش ترامپ 3 ملیۆن دەنگی كەمتر هێنایەوە لە هیلاری كەچی بووە سەرۆك.

ئەمەریكا دەیەوێت كێشەی ئابوورییەكان فەنزوێلا قول بكاتەوە نەك چارەسەری بكات, دەرمان بە خۆڕایی بوو, ئێستا نەماوە بەهۆی ئابلوقەوە, خواردن پشتیوانی دەكرا, ئێستا هاوردە كەمكراوەتەوە, ئەوان دەترسن چەند مانگی داهاتوو ناردەی نەوتی فەنزوێلا دوو بەرامبەر زیاد بكات و چارەسەری كێشەكان بكات, بۆیە ناهێڵن, با بزانین لە دوو سێكتەر خانو وە زەوی شۆڕشی فەنزوێلا چی بۆ هاووڵاتیانی كردووە؟.

شافێزو چارەسەری بێلانەییكاتێك لە دیسەمبەری 1999 چەند مانگێك بوو شافێز گەیشتبوو بە دەسەڵات, لافاو زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی فەنزویلی كوشت, شاری كەراكاس زۆرینەی 60% باریۆسن, چینكۆ نشینی قەراغ شارن, هەژارنشینی تەجاوزی ناو چینكۆكان, لافاو بە سانایی رایانی دەماڵی, بۆیە شافێز بڕیاری دا هەموو خێزانێك ببنە خاوەند خانوویەكی شایستەو ژیانێكی شەرافەتمەندەی تێدا بەرنە سەر, ئەوكات وێڕای ئەوەی شەو رۆژ لەناو قوڕاو لیتەدا بوو , هەموو زیان لێكەوتانیشی قەرەبوو كردەوە, لێ لە 30 ئەبرێلی ساڵی 2011 دا بڕیاری دا خانوو بۆ هەموو هەژارانی وڵاتەكەی دروست بكات, هەموو هاووڵاتیەكی هەژار لە رێگای ئەنتەرنێتەوە ژمارەیەك وەردەگرێت و بە پێی ئەو ئامارانەی ناونووسینەكان تۆماری دەكات و ژمارە بەندی دەكرێت, لیستەكان لەسەر ئەنتەرنێت بڵاو كراونەتەوە, هەمان چركە ژمارەی خۆت وەردەگریت بۆیە ناتوانرێت دەستكاری بكرێت, بە پێی بڕیارەكە تا ساڵی 2017 دوو ملیۆن و پەجا هەزار خانوو بەسەر هەژاران دابەش كرا, لە ساڵی 2018 ەش 537000 خانوو دابەشكرا, كۆی گشتی تا ئێستا 2587000 خانوو بەسەر هەژاراندا دابەشكراوە, بۆ ئەوانەی هەژارن خانوەكە بە خۆڕاییە, بۆ ئەوانەشی موچەكەیان دوو هێندەی لانی كەمی كرێیە 50%ی نرخی خانووەكەیان بە قست بێ قازانج لێوەردەگرترێتەوە, نەخشە وابوو لەساڵی 2019 درێژە بە پرۆژەكە بدرێت و 700000 خانووی دیكە دروست بكرێت بۆ هەژاران, پرۆژە بۆ دروستكردنی 5 ملیۆن خانوە بۆ سەرجەم هەژارانی فەنزوێلا تاكو ساڵی 2025, وێڕای قەیرانەكان و دابەزینی نرخی نەوت حكومەتی فەنزوێلی 22 ملیار دۆلاری لە دروستكردنی خانوو خەرج كردووە بۆ هاووڵاتیان, سەرباری 1020812 خانوو تازە كراوەتەوە بۆ هاووڵاتیان, هەروەها بۆ سودمەندبوونی هەمووان لە یاسای دیموكراسیەتی زەوی , هەر كەسەو پارچەیەك زەوی مافی خۆیەتی وەربگرێت بۆ نیشتەجێ بوون, لە ساڵی 2018 ەدا 1418320 تاپۆ دراوە بە هاووڵاتیان, پێشتر هەژاران و هاووڵاتیانی باریۆسی كەراكاس لە زەوی تەجاوزدا لەناو چینكۆكاندا بە برسێتی و نەخوێندەواری ژیانیان دەبردە سەر, ئێستا نەخوێندەواری بووە رابردوو, چینكۆكانیش بوونە ئاپارتمان, وەك ماف بونە بە خاوەند زەوی نیشتەجێ بوون.
ئەوەی شایانی باسە لە ساڵی 1928 ەوە تاكو 1998 كە 70 ساڵە نەتوانراوە خانوو بە ئەندازەی ئەو 7 ساڵە بۆ هاووڵاتیان دروست بكرێت, وێڕای ئەوەی پێشتر خەون بوو خانوو بۆ رەش پێست و تێكەڵەكان بێت.وێڕای قەیرانی توندی ئابووری كەچی تا ئێستا یەك قوتابخانەو نەخۆشخانە دانەخراون, یەك پزیشكی كوبی دەرنەكراوە, ئێستا ژمارەیەكی زۆری پزیشكان فەنزوێلین كە پێشتر خەون بوو.ئەوەی شایانی باسە حكومەتی فەنزوێلا دووجاری كوردستان نەوت دەفرۆشێت, بەڵام ژمارەی دانیشتوانی 6 جار زیاترە و 10 ملیۆن موچە خۆری هەیە, هاوكات نرخی تێچوی دەرهێنانی نەوتەكەشی 150%ی نەوتی كوردستانە, كەچی حكومەتی كوردستان لە ساڵی 2013 ەوە توانیویەتی تەنها 1000 خانوو لە پرۆژەی خانووی كۆرییەكان تەواو بكات, دوای سەندنی پارەیەكی زۆریش لەوانەی وەریدەگرن, ئەمە بچوكترین جیاوازی حكومەتەكەی دوبەی كوردستان كە هەولێرە لە گەڵ حكومەتەكەی مادۆرۆ لە كەراكاس.

زەوی بۆ جوتیاران

فەنزوێلا بە بونی موڵكداری گەورەی زەوی ناسراوە, تەنها 1000 كەس لە مەلاكەكان خاوەند 57,7%ی زەوی وڵاتن, خوان فیسینتی غۆمیز كە بە پاڵپشتی ئەمەریكییەكان گەیشتە دەسەڵات , لە نێوان ساڵانی ( 1908-1935) دەسەڵاتداری فەنزوێلا بوو , 10%ی زەوی وڵاتەكەی لەسەر ناوی خۆی تاپۆ كرد, لەو سەردەمە بەشی كەرتی كشتوكاڵ لە رێژەی 70%ی بەرهەمی نەتەوەییەوە دابەزی بۆ تەنها 22%, واتا بەشی لە ئابووری وڵات 314,2% دابەزی.

بە دوایدا لە پەنجاكان پشكی كشتوكاڵ لە كۆی ئابووری وڵات دابەزی بۆ 10% , پیشەسازیش لە 50% ەوە لە ساڵی 1990 دابەزی بۆ 24% لە ساڵی 1999, تەنانەت پاشە كشەی پشكی پیشەسازی لە كۆی ئابوری وڵات هەموو وڵاتانی ئەمەریكای لاتینیشی گرتەووە , لە 36% ەوە بۆ 29% دابەزی.
لە سەردەمی دووەمی حوكمڕانی رۆمۆلۆ بیتانكۆرت 13-2-1959 بۆ 13-3-1964كە پێشتر قوتابییەكی كۆمۆنیستی رادیكاڵ بوو لە فەنزوێلا و دواتر ببوە ئەندامی حیزبی شیوعی كۆستاریكا و لە كۆتادا بووە سۆسیال دیموكرات, دەستكرا بە دابەشكردنی ئەو زەویانەی بەرهەمی لێ ناهێنرا بەسەر جوتیاراندا, لە بەرامبەردا پارەیەكی زۆر درا بە خاوەند زەوییەكان.
لە دوای حەفتاكانەوە بەهۆی نەوتەوە, زیاتر لە 90%ی هاووڵاتیانی فەنزوێلی چوونە شارەكان, پێشتر دوو لەسەر سێی هاووڵاتیان لە لادێ دەژیان, بەهۆی نەخۆشی هۆڵەندییەوە كەرتی كشتوكاڵ داڕما, زۆربەی پێداویستی خۆراك لە دەرەوە بە تایبەت ئەمەریكاوە هاوردە دەكرا, كە شافێز هاتە سەر حوكم لە ساڵی 1999 كەرتی كشتوكاڵ تەنها 6%ی بەرهەمی نەتەوەیی وڵاتی پێك دەهێنا, هاوكات 75 بۆ 80% پێداویستی خۆراك لە دەرەوە هاوردە دەكرا.

لەسەردەمی شافێزدا هەوڵێك درا بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە كوشندەیە, بەرهەمی كشتوكاڵی لە نێوان ساڵانی 1999 بۆ 2009 بە رێژەی 22% چووە سەر , هاوكات رێژەی تاوزە خۆراك كە هەر هاووڵاتیەك وەریدەگرێت 45% چووە سەر , لە 2202 كالۆرییەوە لە ساڵی 1998 بۆ 3,182 كالۆری لە ساڵی 2011 زیادی كرد, وێڕای زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بە رێژەی 25% لەو ماوەیە, هاوكات هاوردەی كاڵای كشتوكاڵیش بە رێژەی 227% زیادی كرد, بەهۆی خۆشگوزەرانی خەڵكەوە, ساڵی 2012 فەنزوێلیەكان 26 ملیۆن تەن خواردنیان خواردووە,94,8% زیاتر لە ساڵی 2003.

لە ساڵی 2006 شافێز بڕیاریدا هەر جوتیارەی 40 هیكتار زەوی پێ بدات. كۆی گشتی 180000 خێزان كە ملیۆنێك هاووڵاتی دەگرتەوە, لە كۆی 1,7 ملیۆن هاووڵاتی گوندنشینی فەنزوێلا , 5,9 ملیۆن هیكتار زەوییان بەسەردا دابەش كرا, تا ئێستا تەنها 25%ی زەوی كشتوكاڵی فەنزوێلا بەكار هاتووە بۆ كشتوكاڵ, تا هەنووكە 5%ی خاوەند زەویەكان 70 بۆ 80%ی زەوی وڵاتیان بەدەستەوەیە, كە 2% یان خاوەند 60%ی زەوییەكانن, ئەوانیش ئەو زەوییە پان و بەرینە بە پیتانەیان بە بۆشی هێشتۆتەوە, لە كاتێكدا رێگا نادرێت جوتیاران دەست بەسەر ئەو زەوییانەدا بگرن چۆڵن و بە ئەنقەست بە بۆشی هێڵراونەتەوە, تەنانەت رێگرن لەسەر دەست بەسەردا گرتنی سامان و زەوی ئەو سەرمایەدارو ئاغایانەی بەشداری كودەتاكەیان كردووە, مەلاكەكان وێڕای ئەوەی زەوییەكانیان بەكار ناهێنن, هاوكات بە توندی رێگرن لە دابەشكردنی زەوییەكانیان لە لایەن حكومەتەوە بەسەر جوتیاراندا, تەنانەت لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2012 زیاتر لە 120 جوتیار لەسەر كێشەی زەوی كوژراون, زیاتر لە كۆی كوژراوانی ئۆپۆزسیۆن لە 20 ساڵی رابردوو, كە تا ئێستا زیاتر لە 300 جوتیار یان كوژراون یان بێ سەروشوێنن, زۆربەی بكوژەكان ئەندامی كارای ئۆپۆزسیۆنن.

مادۆرۆ لە بری چارەسەركردنی كێشەی زەوییە بێ بەرهەمەكان , داوای كرد لە هاووڵاتیان كەروێشك بەخێو بكەن بۆ رزگار بوون لە قەیران, لە كاتێكدا دەیان ملیۆن هیكتار زەوی بە پیتی كشتوكاڵی وەك شەڕی ئابووری دژ بە حكومەت بە چۆڵی هێڵراوەتەوە.




شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ شۆڕش و شۆڕشگێڕ، وه‌ك دوو چه‌مك له‌ كه‌شتی فریشته‌كان(به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م). به‌ختیار علی… زانا خدر.

له‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی به‌ختیار علی، ویستوومه‌ و حه‌زمكردووه‌ كه‌ شیكردنه‌وه‌ و چه‌ند قسه‌یه‌كی خۆم هه‌بێ ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه‌ خوێندوومه‌ته‌وه‌، وتارێكی ده‌رباره‌ بنووسم. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خوێنه‌رێكی هێنده‌ پێشكه‌وتوو و به‌ سه‌لیقه‌ و خاوه‌ن سه‌رنج نیم،‌ هه‌روه‌ها وتارنووس نیم و شاره‌زایی زۆر كه‌مم ده‌رباره‌ی وتارنووسین هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌وڵم نه‌داوه‌ خۆم له‌ سنووری وه‌ها كارێك بده‌م، نه‌بادا به‌ هه‌ڵه‌ شیكردنه‌وه‌ بكه‌م و هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتبم و به‌م جۆره‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ بێ نرخ بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، به‌لامه‌وه‌ نه‌نگی و شه‌رم بووه‌ كه‌ (ئه‌م گوزارشت و شیكردنه‌وه‌ و پێناسه‌ و ڕوونكردنه‌وانه‌ی به‌ختیار علی ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك” شه‌ڕ، شۆڕشگێڕ، شۆڕش، عیشق، خودا، دین، ئافره‌ت، سێكس، كۆمه‌ڵگه‌، خۆشه‌ویستی…هتد”، ده‌یاننووسێت، دووباره‌ من بێمه‌وه‌ نه‌ك به‌ زیاده‌وه‌، به‌ڵكو به‌ كه‌میشه‌وه‌ باسیان بكه‌م و ڕوونكردنه‌وه‌ و سه‌رنجی خۆمی ده‌رباره‌ بڵێم. چون به‌ختیار علی ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك و هه‌ر جۆره‌ كه‌سێك بنوسێ، ئه‌توانم بڵێم بێ كه‌م و كورتی باسی ده‌كات و پێمان ده‌ناسێنێ. تاكه‌ ڕه‌خنه‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار علی هه‌مبووبێت و لای براده‌ران باسم كردبێ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ڕۆمانی شاری مۆسیقاره‌ سپیه‌كان بۆ هه‌ندێ بابه‌ت قسه‌ی دووباره‌ی زۆره‌ و وه‌ زۆر درێژدادڕی كردووه‌.

چی وای كرد ده‌رباره‌ی كه‌شتی فریشته‌كان بنووسم؟

به‌دیاركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ختیار علی، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی دوایین به‌رهه‌می به‌ناوی ده‌ریاس و لاشه‌كان، مقۆمقۆیه‌كی زۆر له‌ نێو خوێنه‌ر و ڕۆشنبیر كه‌ هه‌ندێ له‌وانه‌ ڕۆژنامه‌ نووس و مامۆستای زانكۆشی تیابوو، په‌یدابوو. كه‌ به‌ جۆرێك باس له‌ به‌ختیار علی ده‌كرا، باوه‌ڕنه‌كرده‌نی، كه‌ من پێم وایه‌، گه‌ر خوێنه‌رێكی وردی به‌رهه‌مه‌كانی بوونایه، به‌و جۆره‌ باسیان نه‌ده‌كرد و به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیاریان به‌م شێوه‌یه‌ وه‌سف نه‌ده‌كرد. ناڵێم قابیلی ڕه‌خنه‌ نییه‌، به‌ڵام به‌و جۆره‌ش نا كه‌ بڵێن: شایه‌نی خوێندنه‌وه‌ نین.

فرێدریك نیتچه‌ ده‌ڵێت: ئه‌زموونێكی زۆر و دوورو درێژم هه‌یه‌، له‌گه‌ڕان و ڕۆچوون به‌ نێو پنته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فێری كردووم ته‌ماشای هۆكاری شاراوه‌ی پشت كرده‌ ئه‌خلاقییه‌كان بكه‌م، ته‌ماشای هۆكاری شاراوه‌ی پشت ئایدیاكان بكه‌م و، به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی باو و ئاره‌زوو پێكراو و قبوڵكراوه‌، لێیان بڕوانم.
ڕه‌نگه‌ بۆمن كه‌ ئاشنای ته‌واوی به‌رهه‌م و بیروبۆچوونه‌كانی فرێدریك نیتچه‌ نیم، (له‌ ده‌ره‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار علی)، تێگه‌یشتن له‌م قسه‌یه‌ی نیتچه‌، سه‌خت بووایه‌! ده‌مپرسی: ئاخۆ مه‌به‌ستی له‌ چیبێت كه‌ ده‌ڵێ پنته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان؟ مه‌به‌ستی له‌ چییه‌ كه‌ ده‌ڵێ به‌و شێوه‌ی باو و ئاره‌زووپێكراوه‌؟ به‌ڵام به‌وه‌ی كه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار علی ئاشنام، ده‌زانم و تێده‌گه‌م مه‌به‌ستی له‌ چییه‌؟ به‌ختیار علی، فرێدریك نیتچه‌یه‌ بۆ ئه‌و پنته‌ قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ناوێرین نزیكیان كه‌وینه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر بمه‌وێ شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو بۆ ئه‌م ڕۆمانه‌ بكه‌م، ئه‌وا ناتوانم… چونكه‌ ده‌بێت ڕێك كتێبه‌كه‌ بخه‌یته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران و بڵێی: له‌مه‌ زیاتر چی ترت ئه‌وێ؟ به‌هه‌رحاڵ… ئه‌وه‌ی من حه‌زه‌كه‌م ده‌رباره‌ی بدوێم، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی تێمای سه‌ره‌كی ئه‌م ڕۆمانه‌، ده‌وروو خولی شۆڕش و شۆڕشگێڕده‌دات، بۆیه‌ منیش به‌م كورته‌ وتاره‌، شیكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی خۆم ده‌رباره‌ی‌ ده‌نووسم.

شۆڕش وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی؟ یان ده‌سه‌ڵات و هێز؟
ده‌مه‌وێ به‌ دایه‌لۆگێكی نێو ڕۆمانی زۆربای یۆنانی بچمه‌ نێو بابه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان (سه‌رۆك واته‌ گێڕه‌ڕه‌وه‌ و زۆربا) داییه‌، بۆ پرسیاری: ئه‌م هه‌موو دزی و كوشت و كوشتاره‌ی كه‌ ئێمه‌ی شۆڕشگێڕ كردمانن. ئه‌مه‌ له‌ خۆیدا مه‌ته‌ڵه‌، مه‌ته‌ڵێكی گه‌وره‌ش، كه‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی دونیا ئازاد بێت پێویسته‌ ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ بكرێن؟
سه‌رۆك: چۆن گوڵ له‌ناو په‌ین و پیسیدا ڕه‌گ دا ده‌كوتێ و ده‌ڕوێت؟ زۆربا، تۆیش هه‌روای دابنێ، كه‌ په‌ین و پیسییه‌كه‌ مرۆڤه‌ و گوڵیش ئازادییه‌.

زۆربا: ئه‌ی تۆو چییه‌؟ بۆ ئه‌وه‌ی گوڵێك سه‌وز بێت پێویسته‌ تۆوه‌كه‌ی هه‌بێت، كێ تۆوێكی وای له‌ هه‌ناوی پۆخڵی ئێمه‌دا داناوه‌؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و تۆوه‌ له‌گه‌ڵ چاكی و پاكیدا پێ ناگات؟
ئه‌مه‌ ئه‌و دایه‌لۆگه‌یه‌ كه‌ زۆر سه‌رنجی منی ڕاكێشاوه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌یبینم كه‌ له‌ناو هه‌ناوی بۆگه‌ن و پیس و پۆخڵی مرۆڤی كورددا ڕواوه‌ و گه‌شه‌ی كردووه‌، گوڵ نییه‌ به‌ڵكو دڕكه‌… بۆچی ده‌بێت شۆڕشگێڕانی تر گوڵ بڕوێنن به‌س لێره‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌؟ وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و تۆوه‌ی كه‌ زۆربا پرسیاری ده‌رباره‌ ده‌كات من پێم وایه‌ تۆوه‌كه‌ (غه‌ریزه‌)یه‌ كه‌ له‌ نێو هه‌موو تاكێكدا چه‌كه‌ره‌ده‌كات. مرۆڤ به‌ غه‌ریزه‌ حه‌ز و ویستێكی له‌بن نه‌هاتووی بۆ ئازادی هه‌یه‌. هه‌ر كه‌سه‌ و جۆره‌ ئازادی و ئازادبوونه‌كی مه‌به‌سته‌.

وه‌ك له‌ نێو ڕۆمانی كه‌شتی فریشته‌كان ده‌ره‌كه‌وێت، كه‌ باس له‌ شۆڕشه‌ نوێكان ده‌كات، ئامانجی ئه‌و شۆڕشانه‌ له‌ پێناو ئازادی نه‌بووه‌. ئه‌و غه‌ریزه‌یه‌ی له‌ نێو شۆڕشگێڕه‌ كورده‌كاندا هه‌بووه‌، غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاوان خوازی، غه‌ریزه‌ی به‌هێز بوون و ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریانه‌. عبدالله ئۆج ئالان له‌ په‌رتووكی پێنجه‌مین، ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ها ده‌ڵێت: ڕێگای چه‌وتی و ناكۆكییه‌كان ده‌كاته‌وه‌… وه‌ك ڕوون و ئاشكراشه‌، سه‌رانی شۆڕشه‌ (ڕزگاری) خوازه‌كانی كوردستان، خاوه‌نی هیچ بیرێكی فه‌لسه‌فی و ئایدۆلۆژیه‌تێك نه‌بوون تا له‌ پێناوی بجه‌نگن. ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌ خواو ئاین و شیوعیه‌ت و ڕادیكاڵی نه‌بوو، ته‌نها بیری نه‌ته‌وه‌یی هانی دان كه‌ شۆڕش بكه‌ن… بیری نه‌ته‌وه‌یش له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت؟ من پێم وایه‌ ته‌نها له‌ ڕووی هه‌ست كردن به‌ كه‌مێتییه‌وه‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ری. ئه‌ڵێت خۆم وه‌ك مرۆڤ هه‌ر حیسبام بۆ ناكرێ، ده‌بێ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ خۆم بسه‌لمێنم… به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ش پێم وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ پێناو خۆ سه‌لماندنه‌ و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌.

به‌ختیار علی له‌ نێو رؤمانه‌كه‌دا به‌ جوانی ئه‌مه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ له‌ ڕێگه‌ی مه‌نه‌لۆگی وه‌فای ڕه‌فعه‌ت به‌گ، له‌ دوای ڕاپه‌ڕین، ده‌ڵێت: سه‌رده‌مێكی سه‌یر بوو… من خه‌ریكی درووستكردنی زیندانی تایبه‌تی خۆم بووم و لیڤیتانت خه‌ریكی درووستكردنی زیندانی تایبه‌ت به‌خۆی. نه‌وه‌ك هه‌ر ئێمه‌، هه‌موو حیزبه‌كانی تریش خه‌ریكی دروستكردنی زیندانی تایبه‌تی خۆیان بوون.
ناتسومی سوسیكی له‌ ڕۆمانی كۆكۆرۆ ده‌ڵێت: هه‌ر ئینسانێ بگریت، كه‌ ته‌ماع گرتی له‌ پڕ ده‌بێت به‌ كه‌سێكی شه‌ڕانی. ئه‌مه‌ ڕێك ئه‌م پێناسه‌ و گوزارشته‌یه‌یه‌ كه‌ حه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گریشه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاخ دابه‌زین، ئیتر بیری نه‌ته‌وایه‌تی و شۆڕش و ئازادی، له‌ نێو سه‌ریان گسكێكیان پیای هێنا. نه‌ك هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان، چونكه‌ ته‌ماع گرتیان، ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ كه‌سێكیش بیر له‌ شۆڕش و ئازادی و ژیان بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕێك ئه‌و سیفاته‌ شه‌ڕانیه‌یه‌ كه‌ ناتسومی سوسیكی باسی لێوه‌ ده‌كات.

شۆڕش و نائومێدی.

شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه‌ كه‌سێكه‌ كه‌ تا كۆتایی به‌ شۆڕشگێڕی بمێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌لو مه‌رج له‌بار نه‌بوو وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی شۆڕشگێڕی ئه‌وا مرۆڤ تووشی نائومێد بوون ده‌بێت… یان ئه‌وه‌تا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نادات. نزارئیدریس و هۆشه‌نگی بولبولیار وه‌ك دوو سیمبولی شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه‌. نزار ئیدریس ڕۆحی شۆڕشگێڕ، كه‌سێك كه‌ به‌ختیار عه‌لی ئیره‌یی به‌ كه‌سایه‌تییه‌ ئازادی خوازه‌كه‌ی ده‌بات. كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ختیار علی له‌ ڕابردوودا له‌ نێو كه‌سانی شۆڕشگێڕدا چنگی نه‌كه‌ووتووه‌ بۆیه‌ هاتووه‌ كه‌سێكی خه‌یاڵی درووستكردووه‌، هه‌موو ئه‌و ئاكار و بیرانه‌ی كه‌ بۆ كه‌سێكی ئازادی خواز پێویستن، له‌ودا به‌رجه‌سته‌ده‌كات، كه‌سایه‌تییه‌ك ڕۆحی خۆی ته‌سلیم و گرفتاری هیچ شتێك ناكات.

بێ باك له‌ خۆشه‌ویستی، بێ باك له‌ژن و باوك و دین و كۆمه‌ڵگه‌… بێ باگ له‌وه‌ی بخرێته‌ زیندانه‌وه‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی هه‌ر هی خۆی بێت و نه‌بێت به‌ كۆیله‌. هۆشه‌نگی بولبولیار ڕۆحی به‌ختیار علی، كه‌سایه‌تییه‌كه‌ له‌ نێو به‌ختیار علی دا زیاتر وابه‌سته‌یه‌ تا له‌ نێو ڕۆمانه‌كه‌دا، واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ هۆشه‌نگی بولبولیار بگه‌ین، پێویست به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی تر ناكات، به‌ڵكو پێویسته‌ خودی به‌ختیار علی له‌ نزیكه‌وه‌ بناسین. ڕۆحێكی په‌ژمورده‌ و نائومێد له‌ شۆڕش، كه‌سایه‌تییه‌ك سڵ ده‌كاته‌وه‌ له‌ شه‌ڕكردن و ده‌سته‌پاچه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ی مرۆڤ ده‌رهه‌ق به‌ خۆیی و مرۆڤانی تر ده‌یكات.

له‌ كتێبی {شۆڕشی خوێندكاران68} هاتووه‌: دوای تێپه‌ڕینی چل ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی خوێندكارانی فه‌ڕه‌نسا، داڕمانی سیسه‌تمی سوسیالیستی له‌ ساڵی 1990دا، زۆرێك له‌ له‌ هاوكێشه‌كانی ژێره‌و ژوور كرد و بووه‌ مایه‌ی كه‌نارگیركردنی چه‌پی جیهانی و كۆمه‌ڵگاكانی دونیا ڕویانكرده‌ به‌رخۆری(به‌رخۆری وه‌ك یه‌كێك له‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داری). سه‌باره‌ت به‌ چالاكوان و ئه‌كتیڤیسته‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ئه‌وا به‌سێ ئاڕاسته‌ی جیادا ڕۆیشتن.
(من لێره‌دا هه‌ر سێ ئاڕاسته‌ی ئه‌كتیڤیسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشی خوێندكاران بۆتان ده‌نووسم، ئێوه‌ش لای خۆتانه‌وه‌ به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كتیڤیست و شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان تا هه‌موویان به‌ پێی هه‌رسێ پۆلێنه‌كه‌ بناسن كه‌ نه‌وه‌ك دوای چل ساڵ، به‌ڵكو هه‌ردوای چه‌ند مانگێك خه‌سڵه‌ته‌كانیان وه‌رگرت، خه‌سڵه‌تی كه‌سێكی ناشۆڕشگێڕ و ته‌ماع كار. كه‌ له‌و سێ ئاراسته‌یه‌دا، من پێم وایه‌ ئه‌كتیڤیسته‌كانی ئێمه‌ هه‌موویان تێكڕا به‌ یه‌ك ئاڕاسته‌ ڕۆیشتن…)
1- هه‌ندێك گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی سیسته‌مه‌كه‌ هه‌ڵبژارد(كه‌ ئه‌مه‌ لای ئێمه‌ بۆ ئه‌مه‌یان تێكڕایه‌، ڕاسته‌ له‌ ساڵانی 2009وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی بێبه‌ری كرد و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیتان به‌ شۆڕشكردن، له‌ ڕێگه‌ی مه‌ده‌نیه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دوای چی؟)، وه‌ك شۆڕشگێڕ و بیریاری فه‌ڕه‌نسی ڕێجی دۆبرێ، كه‌ له‌ ئه‌مریكای لاتینییه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پاریس و تا ببێت به‌ یه‌كێك له‌ ڕاوێژكارانی فرانسوا مێتران، بوو به‌ سه‌رمایه‌دارێكی خاوه‌ن پله‌و پایه‌.
2- هه‌ندێكیان تا ئێستاش بڕوایان به‌و پره‌نسیپانه‌ ماوه‌، وه‌ك تارق علی و خاتو ڤانیسا ڕیدگریف، كه‌ تا هه‌نووكه‌ به‌ گیانی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی شه‌سته‌كانه‌وه‌، درێژه‌ به‌ كار و چالاكی سیاسی خۆی ده‌دا.(له‌ كوردستانیش ئه‌م جۆره‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌مان نه‌فه‌سی حه‌فتاو هه‌شتاكانه‌وه‌، درێژه‌ به‌ كارو چالاكییه‌ حیزبییه‌كانی ده‌دات، نه‌ك سیاسییه‌كانی، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان نه‌فه‌سی حه‌فتا و هه‌شتاكان، هه‌ر له‌ پێناو حیزب و تاكێكه‌، نه‌ك له‌ پێناو گه‌ل و هاووڵاتیانی).
3- هه‌ندێكی كه‌شیان (كه‌ ئه‌مانه‌یان زۆرینه‌ن) دووچاری نائومێدییه‌كی قووڵ هاتن و خۆیان له‌به‌رده‌م دۆخێكی نه‌خوازراودا بینییه‌وه‌. (كه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌، وه‌ك له‌ پێشتردا باسم لێیه‌وه‌ كردووه‌، به‌ختیار علی له‌ مێژووی شۆڕشگێڕییه‌تی ناوه‌ڕاست و كۆتایی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، هیچ كه‌سێكی نه‌دۆزییوه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕۆحی خۆی پێشكه‌شی سیسته‌م نه‌كردێ و وه‌ك شۆڕشگێڕی هه‌میه‌شه‌یی و تاقانه‌ مابووبێته‌وه‌، یان هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ نا ئومێد بووبێت، بۆیه‌ هاتووه‌ دوو كه‌سایه‌تی دروستكردووه‌، وه‌ك ڕۆحێكی یاخی و شۆڕشگێڕ و ڕۆحێكی نائومێد، ئه‌وانیش نزار ئیدریس و هۆشه‌نگی بولبولیار).

كه‌شتی فریشته‌كان، كوتەكێك بۆ شكاندنی بته‌كان و حه‌قیقه‌تێكی فانتازیا شكێن.

ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ڕۆمان تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ واقیع و فانتازییا، له‌ كات و شوێنێكی دیاریكراو، به‌ چێڕۆكێكی خه‌یاڵی. نوسه‌ر دێت و كۆمه‌ڵێك ڕووداوی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك، به‌ كۆمه‌ڵێك پرسی فه‌لسه‌فی و ڕوونكردنه‌وه‌ی وردبینانه‌ و كۆمه‌ڵێك پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان ژی پرسه‌ هه‌نووكه‌یی و نه‌خۆشییه‌ له‌ مێژینه‌یی و هه‌میشه‌ییه‌كان، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی ده‌خاته‌ به‌رباس و له‌ دووتوێی كتێبێكدا به‌ ژانری ڕۆمان ده‌یخاته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران. هه‌میشه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین ڕووداوه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كان، چیڕۆكی خه‌یاڵین.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌شتی فریشته‌كان له‌م پێناسه‌ كورته‌ جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌شتی فریشته‌كان فانتازییا نییه‌، به‌ڵكو حه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر كه‌مێك شاره‌زایی له‌ مێژوویی دێرینی نیشتیمانه‌كه‌ی هه‌بێت، هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ناسێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ شۆڕش و حیزبه‌وه‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌مانه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی شۆڕش و شۆڕشگێڕ باسی ده‌كات، حه‌قیقی و واقعییه‌. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی به‌ختیار علی كردوویه‌تی له‌م ڕۆمانه‌دا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و وێنه‌ فانتازیی و خه‌یاڵییه‌ی ئێمه‌ بۆ شۆڕش و حیزب و شۆڕشگێڕ هه‌مان بوو، ده‌یشكێنێ. كه‌واته‌ ڕۆمانی كه‌شتی فریشته‌كان، حه‌قیقه‌تێكی فانتازی شكێنه‌. كوتكێكه‌ له‌ چه‌شنی كوتكه‌كه‌ی ده‌ستی په‌یامبه‌ر ئیبڕاهیم، ئه‌و بتانه‌ ده‌شكێنێ كه‌ ناتوانن به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن.
نیكۆس كازانتساكیس ده‌ڵێت: ئێمه‌ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ین، زه‌وی و ده‌ریا به‌ پێوه‌ ده‌ده‌ین، به‌ڵام هێشتا سه‌ری لووتمان به‌ ئه‌و دیو ده‌ركه‌ی ماڵه‌كه‌مان نه‌گه‌یشتووه‌.
كه‌شتی فریشته‌كان، ئه‌م ڕۆمانه‌… یان ئه‌توانین بڵێین ئه‌و هێزه‌، ئه‌و ڕووداوه‌، ئه‌م شۆكه‌یه‌ كه‌ وا له‌ ئێمه‌ ئه‌كات سه‌ری لووتمان بكه‌ین به‌و دیو ده‌ركه‌ی ماڵمان و خه‌به‌رمان ئه‌كاته‌وه‌. به‌ختیار علی ده‌ڵێت: هه‌موو حه‌قیقه‌تێكی گه‌وره‌ پێویستی به‌ كاره‌ساتێكی ترسناكه‌ به‌ دونیای بناسێنێت. ئه‌و ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌ ته‌واوی وڵات و مه‌مله‌كه‌ت به‌ ناو تونێلی كاره‌ساتی گه‌وره‌ گه‌وره‌دا ده‌ڕوات، جه‌نگ، ڕه‌شه‌كوژی، زینده‌ به‌چاڵ كردنی ده‌سته‌جه‌معی…
كاره‌ساتی گه‌وره‌ و ترسناك بۆ خودی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌(حه‌قیقه‌تی خۆی ڕووه‌و خۆی بێته‌وه‌ و به‌ڕوویدا بته‌قێته‌وه‌) به‌و واتایه‌ی خۆی بناسێت. كه‌شتی فریشته‌كان، به‌ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی له‌ نێو خۆیدا هه‌ڵی گرتوون، ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ بوو كه‌ به‌ڕووی ئێمه‌دا ته‌قیه‌وه‌. پێشم وایه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی له‌ به‌ختیار علی هه‌راسانن، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نه‌ده‌بوو ئێمه‌ بیزانین و خۆمان لێی نه‌بان ده‌كرد، به‌ختیار پێی وتین. ئێمه‌ به‌و شێوه‌یه‌ خۆمان ناناسین وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ختیار علی ئێمه‌ ده‌ناسێت.

———————————————————

سه‌رچاوه‌:
ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ. فرێدریك نیتچه‌/ وه‌رگێڕانی ڕێبین ڕه‌سول.
مانیفیستۆی شارستانێتی دیموكراتیك/كێشه‌ی كورد و ڕێگه‌ چاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك. عبدالله ئۆج ئالان/وه‌رگێڕانی لوقمان عبدالله
زۆربای یۆنانی. نیكۆس كازانتساكیس/ وه‌رگێڕانی ڕه‌ووف بێگه‌رد.
كۆكۆرۆ. ناتسومی سوسیكی/پاچه‌ڤی حه‌مه‌ كه‌ریم عارف.
شۆڕشی خوێندكاران68. شوان احمد كردوویه‌ به‌ كوردی(ئاماژه‌ به‌ناوی نوسه‌ر و سه‌رچاوه‌كان نه‌كراوه‌).




پاشەکەوتی موچە و پاشەکەوتی مەعریفە و فێربوون! … جیهاد موحەمەد

مامۆستایان و فەرمانبەران و هەموو کارمەندەکانی کوردستان تەواو مافی ڕەوای خۆیانە خۆپیشاندن بکەن و دەنگی ناڕەزایەتیان بەرزبکەنەوە دژ بە پاشەکەوتی موچە. بەڵام بێدەنگیان لەسەر پاشەکەوتی مەعریفە و پەروەردە، مامۆستاییبوون و پەروەردەناسینیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئەوە ڕاستە پاشەکەوتی موچەکانی مامۆستایان جۆرێکە لە نانبڕین و بریسیکردنی خۆیان و منداڵەکانیان، جۆرێکە لە ستەمکردن و پێشیڵکردنی مافەکانیان هەم وەک مامۆستا و هەم وەک مرۆڤێکی کارمەند و بەرهەمدار، کە بەرهەمەکانیان بەرهەمێکی مەعریفییە. بەڵام لەوە ڕاستر و لەوە ستەمکاریتر بەرامبەر بە خۆیان و منداڵەکانیان و منداڵانی هەموو کۆمەڵگە، پاشەکەوتنکردنی “مەعریفە” و “فێربوون”ە. پاشەکەوتنکردنی مەعریفە و فێربوون بە واتای شێواندنی مەعریفە و فێربوون دێت.

پاشەکەوتنکردنی مەعریفە و فێربوون، ستەمکاری و شێواندن و خراپکردن و گەندەڵی گەورەی پەروەردەیە، کە پاولۆ فرێری ناوی دەبات بە(میتۆدی بانکی). چۆن لە بانکەکاندا پارە هەڵدەگیرێت بۆ کات و ڕۆژی پێویست، لە پەیڕە و سیستمی پەروەردەی نەریتیی و دواکەوتووشدا مەعریفە و فێربوون وەک داهاتێک دادەنرێت، کە لە مێشکی مامۆستا نەریتییەکان و مێشکی فەرمانڕەوا ستەمکارەکان و ڕۆشنبیرە نەریتییەکانیان و کتێبەکانیاندا تۆمارکراوە، ئەم داهاتە لە فێرگە نەریتیەکاندا دەدرێت بە فێرخواز وەک خۆراکی زانین و فێربوون، تا فێرخوازیش لە مێشکی خۆیدا تۆماری بکات و بۆ کاتی پێویست کە تاقیکردنەوەکانیەتی، وەک خۆیان بیڵێتەوە، یان بینووسێتەوە. ئیتر ئەم مەعریفە و فێربوونە ئەفسانەییەی فەرمانڕەوا ستەمکارەکان دەبێت بە کولتوورێکی زاڵ، ئەم کولتوورە زاڵە چۆن لە فێرگەکاندا گوێڕایەڵیی و کۆیلەبوونی فێرخواز بۆ مەعریفە “پێدراو”ەکەی مامۆستا و کتێبەکان دەکات بە پێویست، بۆ هەموو کۆمەڵگەش دەبێت بە کولتووری خۆڕاهێنان لەگەڵ نادادپەروەریەکان و نایەکسانیەکان و نامرۆڤبوون و تووندوتیژی ستەمکارە فەرمانڕەواکاندا.

لە ئەنجامیشدا نەک جارێک، چەندین جار بە درێژایی فەرمانی فەرمانڕەوا ستەمکارەکان نانبڕین و بێ موچەکردن و بە دەیان ناوی وەک پاشەکەوتی موچە و دەیان پاساوی وەک پاساوی قەیرانی ئابووریی و دابەزینی نرخی نەوت، نانبڕین و ستەمکارییەکان خۆیان نوێ دەکەنەوە. کەواتا چارەسەری نانبڕین و پاشەکەوتی موچە بە گەڕانەوەی موچەکان ناکرێت، بەڵکو بە هەڵتەکاندنی کولتووری زاڵی ستەمکاران و پەروەردەی نەریتیی و فێرگە نەریتیەکان دەکرێت، بەمەرجێک لە جێگەیاندا فێرگە و پەروەردەیەکی هاوچەرخ و نوێ دامەزرێت، کە هەردوو جەمسەری هاوکێشەی چەوسێنەر و چەوساوە هەڵتەکێنێت و لە جێگەیدا کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگ و دادپەروەر و یەکسان دروستکات.

مەعریفە و پەروەردە داهاتێکی پێدراو نییە، کە لە دەرەوەی ژیانی کۆمەڵایەتیەوە هاتبێت، خەسڵەتگەل و خاسیەتگەلی کۆمەڵە مرۆڤێکیش نییە لە مرۆڤەکانی دیکە زیرەکتر و بە تواناتر و هۆشمەندتر بن، ئەم جۆرە لە بیرکردنەوەیە، بیکردنەوەی سەدەکانی ناوەڕاست بوو، کە کتێبەکان بە دانسقە دەستدەکەوتن، تەنها لای کۆمەڵە کەسێکی دەسەڵاتدار هەبوو، بەم خوێندەوارانەیان دەوت شەرەفمەندەکان، یان شەرەفدارەکان، وەلێ لەمڕۆدا فێربوون و زانین و پەروەردە ئەگەر دەسەڵاتی ستەمکار ڕێگر نەبێت لێی بۆ هەموو کەس هەیە دەستی پێبگات. بەڵام دەسەڵاتی ستەمکار کاتێک ڕێگەیش پێدەدات بەشێواندن و نازانستیانە ڕیگەی پێدەدا، نەک بە شێوازە زانستیە پێویستیەکەی خۆی، ئەمەش بۆ ئەوەی بچێتەوە خزمەتی خۆی و سیستمە ستەمکارییەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڕێگەپێدانە شێواوە دەکات بە ئەفسانەی ئازادی خوێندن و پەروەدە بۆ هەموو کەس.

ئەو فێرگە و پەروەردەیەی ئێستای کوردستان، خاوەنی پەیڕەو پرۆگرام و ڕیبازێکی پەروەردەیی نەریتیی و کۆنەباوە، کە زۆربەی فەیلەسوف و زانا پەروەردەیی ناسەکانی دنیا گەیشتوون بەو دەرنجامەی کە ئەمە شێواندنی پەروەردە و مەعریفەیە، ئەمە لە کەڵەکەبوونی زانیاری زیاتر هیچ شتێکی دیکە نییە و هیچ شتێکی دیکە ناگەیەنێت بە منداڵ و فێرخواز.
مامۆستای هۆشمەند و پەروەردەناسی باش، ئەو مامۆستایەیە، کە دژی ئەم جۆرە لە پەروەردەی نەریتیی بوەستێتەوە، کە منداڵ گوێڕایەڵ و بێدەنگ دەکات، منداڵ ترسنۆک دەکات لە ئاستی پاوەری مامۆستاو فێرگە و بەڕێوەبەری فێرگەکاندا. ئەم پەروەردە نەریتییە کۆنەباوە منداڵ دەکات بە کۆیلە، مێشکی منداڵ دەکات بە دەفرێکی کراوە لەبەردەم مامۆستادا، مامۆستا هەرچی ویست و هەرچی لا باش بوو، یان هەرچی لە کتێبەکاندا تۆمارکرابوو دەیخنێتە ناو مێشکی منداڵەوە، بێ ئەوەی منداڵ بۆی هەبێت گومان بکات، بێ ئەوەی منداڵ بۆی هەبێت پرسیار بکات، بێ ئەوەی منداڵ بۆی هەبێت دیالۆگ بکات، بێ ئەوەی منداڵ بۆی هەبێت هاوبەشی بکات لە فێربوونی خۆیدا. بە واتایەکی دیکە مێشکی منداڵ و فێرخواز کۆتوبەندی مێشکی مامۆستا و کتێبە نەریتییەکان دەبێت و هیچی دیکە.

ئەم جۆرە لە مەعریفە، ئەم جۆرە لە زانیاری وەرگرتن، ئەم جۆرە لە کۆیلەکردنی منداڵ یەجگار ترسناکترە لە نانبڕینی مامۆستا. ئەم جۆرە لە مەعریفە بێدەنگیەک دروست دەکات، کە تەنها لە بەرژەوەندی دەسەڵاتە ستەمکارەکانە، نەخۆشییەکە دیموکراسیەت و ئازادیەکان، مافەکانی مرۆڤ دادەڕزێنێت، کێشەی جێندەر زیاتر و زیاتر دەکات، دادپەروەریی و یەکسانیەکان بە جارێک دەسڕێتەوە.

جۆن دێوی و ئەفڵاتون و دەیان زانا و فەیلەسوف، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە پەروەردە لە دیموکراسیی جیاناکرێتەوە. دیموکراسیی واتا پەروەردە و پەروەردە واتا دیموکراسیی. لای ئەم زانا و فەیلەسوفانە، پەروەردە واتا ژیان، یان بە گشتی ژیانی کۆمەڵایەتی. دیموکراسیش واتا ڕێبازی ژیان، کەواتا ژیان و ڕێبازکەی لە یەکتری جیاناکرێتەوە. پەروەردەی هاوچەرخ و نوێ ئەو پەروەردەیەیە، کە لە ژیانەوە هەڵەیەنجێنرێت، زانینیش دەرنجامی پەروەردەی نوێە، پەروەدەش مامەڵەکردنە لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتیدا، پەروەردە هیچ شتیک نییە جگە لە زانین و فێربوونی ژیان زیاتر، پەروەردە و ژیان گریدراوی یەکترین. ئەوە ئەزموونەکانی مرۆڤە، کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی بوون بە زانین و زانست، واتا زانین و زانست و فێربوونیش لێیان لە خودی ژیانەوە هاتوون، نەک لە دەرەوەی ژیان.

دیموکراسیش ئەو کولتوورەیە، کە دادپەروەری و یەکسانی و ئازادیەکانی تاک و ئازادی بیر و ڕای لێ دەکەوێتەوە، مافی مرۆڤی تیا پارێزراو دەبێت. دیموکراسی ئەو بیرەگشتییە(کۆنسێپت) نییە کە فەرمانڕەوا ستەمکارەکان بانگهێشتی بۆ دەکەن، بەڵکو ڕێبازی ژیانێکی یەکسان و دادپەروەریی مرۆڤیانەیە، دیموکراسی کولتووری ژیانێکی شایستەیە بە مرۆڤەکان.
مەعریفە، لەگەڵ بەردەوامی ژیاندا بەردەوامە، واتە هۆشیاری و زانین بە کۆتا ناگات، زانین، زانیاریگەلێک نییە بە کۆتا گەیشتبێت و لە کەسانێکەوە بگوێزرێتەوە بۆ کەسانێکی دیکە، زانین و زانست لەسەر یەک گریمانە نەوەستاوە، کراوەیە بۆ هەموو گریمانەکان، بۆ هەموو گۆڕانکارییەکان. کاتێک فێرگە و پەروەردەی نەریتیی میتۆدێکی بانکی بۆ فێربوون و زانین بەکاردەهێنێت، وەک ئەوەی کە فێربوون و زانین، یان هۆشیاری مرۆڤ لای کۆمەڵێک مامۆستا، یان لە نێو کۆمەڵێک کتێب، یان لای دەسەڵاتدارە فەرمانڕەواکان کۆبووبێتەوە، ئەوە لە ئەفسانە زیاتر هیچی دیکە نییە. هەتا ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی مرۆڤ لەسەر ئەم گۆی زەویە بەردەوام بێت، زانین و زانست و فێربوون بەردەوامە و لە گەشەکردن و پەرەسەندندایە. بۆیە پاشەکەوتکردنی مەعریفە لە پەروەردەی نەریتییدا ئەفسانەیەکە بۆ بە کۆیلەکردن و نەزانینی منداڵ و فێرخواز. ستەمکارییش لە کولتووری داگیرکەر و پاشەکەوتی زانین و هۆشیاریەوە لە لای ڕۆشنبیرانی دەربار و سەر بە فەرمانڕەوا ستەمکارەکان خۆی زاڵ دەکات بەسەر ستەملێکراوەکاندا.

جیهاد موحەمەد/ نەرویج
٥/٠٣/٢٠١٩




گۆرەوی دڕاو … شوان سەعید

ڕۆژێک ئەگەر بیرت کردم ..
ڕۆژێک ئەگەر بڕیارتدا سەردانم بکەیت، ئەگەر ئەو ڕۆژەی
تۆ دێیت بۆلام بەدبەخت نەبم و
پارەم پێ بێت، داوەتێکی شاهانەت دەکەم،
قاوە بە فرمێسکەوە
دەخۆینەوە، پیزاش بە پێکەنینەوە ..

شەوێکی پایز ئەگەر بڕیارتدا
بەلای خەونێکمدا تێ بپەڕیت، من بە کۆشێک پەپوولەوە
دەتنێرمەوە بۆ ژێر بەتانییە پەمییەکەی
خۆت، لەگەڵ ئەو بەتانییەم بوو; کە وێنەی شاتوویەکی
لەسەر بوو ..

حەز دەکەم بە سواری پاسکیل سەرکێشی
گەورە بکەم
حەز دەکەم بەسەر هەورەکانی دیار ماڵتاندا بڕۆم، ئاسکرێم
بخۆم و زمانت لێ دەربهێنم ..

ئەگەر دڵتەنگ بووی، لەتەنیشتی منەوە هاوار مەکە،
مەقیژێنە
با ئاسمانی حەوتەم بەسەر مندا نەڕوخێت
ئەگەر دڵتەنگ بووی زوو ئاگادارم بکەوە، بە خۆشحاڵیەوە
بە خاتری دڵی تۆ دەچم لەبەردەمی گڵۆپی
سەوزی ترافیکەکاندا دەنووم ..

گۆرەوییەکەم دڕاوە، بە ئاسانی دەتوانیت
پەنجەگەورەی پێمی لێوە ببینیت،
گۆرەوییەکانم دڕاوە، شووم پێ بکەی، پەنجە گەورەی
پێم دەبڕمەوە ..
گاڵتەم کرد شوو بە من مەکە
دەنگی گریانی دایکم ناهێڵێت شەوان بنوویت ..

گەورە بۆتم، سەگ و پشیلەکانم دەدەم بە منداڵانی گەڕەک
دەچم حەبی زەخت و شەکرە و پشت هێشە .
بۆ دایکم دەکڕم
دەچم کرێکاری دەکەم، کەباب دەخۆم و بەپێوە
میزدەکەم ..

پزیشکەکان دەڵێن: باران بۆ پێکەنین باشە،
ئەگەر ئەمساڵ بەرهەمی گەنم باش بوو دەچم تاقمێکی
ددان بۆ دایکم دروست دەکەم ..
حەز دەکەم بەر لە مردنم جارێکی تر بریسکەی ددانەکانی
دایکم ببینم ..

تۆ سمۆرەی منیت،
شەوێک بەناو کەلوپەلی خوشکە مردووەکەمدا گەڕام،
کە دایکم چەند ساڵە هەڵی گرتووە
تەباشیرێکم نەدۆزیەوە لەسەر دیواری ماڵتان
بنووسم: سمۆرە جوانترە لە کەروێشک ..

زانکۆم تەواوکرد، هیچم بیر نەماوە دوو شت نەبێت:
ڕەنگی چاوی “کاڵێ”، ..
تامی ئەو چوار لەفەجگەرەی ئێوارانێک من و “ڕێبوار”
پێکەوە خواردمان و
برسیمان بوو، پارەشمان پێ نەبوو،
کابرای دووکاندار، شەش هەزاری باقی دایەوە پێمان .. !!

نامەوێت ببیت ژنێکی لەشفرۆش و
دامێنی خۆت هەراج بکەیت بۆ قوتوویەک شیر ..
نامەوێت لەتەنیشتی منەوەبیت لەداهاتوو، ڕەنگە حەزت
لەهەزار شت بێت و نەتوانیت بیکڕیت ..

بڕۆ واز لە ژیانی من بێنە،
مرۆڤی هەژار کەرامەتی لەکوێ بوو،
بڕۆ بەلایەنی کەمەوە دەستی پیاوێک بگرە بتوانێت
کەرامەتت بپارێزێت و
ئەو خەونانەت بۆ بەدی بهێنێت کە لەماڵی باوکت
نەتتوانیووە پێیبگەیت ..!!

بۆ زانیاریت: ماڵی ئێمە درێژە پێدەری دۆزەخەکەی
ماڵی باوکتە ..!!

شوان سەعید




چوار كتێب لەبارەی شیعرەوە … سەباح ڕەنجدەر

ناوی کتێب: چوار كتێب لەبارەی شیعرەوە
بابەت: گوتار و بيروڕاى ئەدەبى
نووسەر: سەباح ڕەنجدەر
پیتچنین: ياد سەباح ڕەنجدەر
هەڵەچن: شێرزاد فەقێ ئيسماعيل
نەخشەسازی ناوەرۆك: جه‌وهه‌ر فه‌تاح
نەخشەسازی بەرگ: شاخه‌وان جه‌عفه‌ر
ئه‌ژمار: 500 دانە
چاپ: چاپی یەکەم – چاپخانەی ڕۆشنبیری- هەولێر/ 2019
نرخ: 4000 دینار
سەرپەرشتیاری گشتی
سیروان عوسمان

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتيیەكان / هەرێمی كوردستان
ژمارەی سپاردن )3)ی ساڵی )2019)ی پێدراوە

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن ……

https://dengekan.info/wp-content/uploads/2019/03/Sabah-Ranjbaer-2.pdf