شەستوشەش بەرامبەر بە ئاشبەتاڵ … کامیار سابیر

هک، دەڵێ” جەلالییەت، لای مام جەلال و ئاشبەتاڵیش لای ماڵی مەلا موصطەفا، گرێی دەروونییان دروستکردبوو… ئاشبەتاڵ بۆ مەڵا موصطەفا، گلان و بۆ مام جەلالیش هەستانەوە و راستکردنەوەی هەڵەی کوشندەی جەلالییەت، بوو” لا ١٧٨-١٧٩. مام جەلال بۆ ئەوەی کۆمەڵە، بەتەواویی جڵەو بکات و پەتی ئەم جڵەوکارییەش لەدەستی خۆیدا بێت، گرتنی ئەم پەتەی بە نەوشیروان موصطەفا سپارد و د. کەمال خۆشناویش کە لە خەتی گشتییدا سەرکردە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییش بوو، بە قودرەتی قادری مام جەلال و بە قودرەتی قەدییری نم، کرا بە قائیدی کۆمەڵە و بە لیستێک کە نم لە پشتییەوە بوو، ماستەرمایندەکەیشی مام، بوو، دەنگێکی زۆری لە کۆنفرانسی کۆمەڵەدا، هێنا.

مام، چونکە یەکێتیی بە حیزبی خۆی زانییوە و نم، شەبیحەی ( تارمایی) سیاسیی مام بوو، بەتەنیا لەگەڵ قاسلمۆدا دادەنیشن و بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگەی یەكێتیی دەدەن بۆ شەڕكردن لەدژی ئێران، لەناو کوردستانی ئێراندا، هاوکاریی “حدکا”ی قاسملۆ، دەکەن. لە بڕیارێکی سیاسیی ئاوا حەساس و ستراتیژییدا، کۆمەڵە، یەکێتیی، مەکتەبی سیاسیی و هەزاران هەزار کادیری سیاسیی و عەسکەریی، تەسبیحەکەی دەستی مام و پاکەتە جگەرەکەی نم، بوون و حیسابی ئەحۆلێکیشیان بۆ نەکراوە. ئەو زەمانە، نم و فەرەیدوون، کوانووی نەتەوەپەرستیی بوون و کۆمەڵێ وتاریان لەژێر سەردێڕی” مەسەلەی کورد، یەک مەسەلەیە یان چەند مەسەلەیەک”، دەنووسی و لە رادیۆوە بڵاودەکرانەوە.

کۆمەڵێ خورافاتی ئایدیۆلۆژیی و ناسیۆنالیزمی جەلالیزمیان تەخشان دەکرد، دەیان هەزار گەنجی سەرگەردانیشیان تەفرە دەدا و حەماسی کوردایەتییان، لرفەی دەکرد. لا٢٣٢-٢٣٣. راستییەکەی ئاکامی ئەو پاڵپشتییەی یەکێتیی لە حدکا، بۆ ئەوەبوو، متمانە لای صەدام دروست بکەن و موفاوەضاتیان لەگەڵدا بکات و ئەوەبوو کرا. دواتر، نە مام و نە نم، مەسەلەی کوردیان بەیەک پاکێج سەیر نەکرد و تا مردیشن، یەک مەسەلە نەبووە لایان، بەڵام بۆ گەرمکردنی حەمامی کوردایەتیی، دەبووایە بە کۆتەرەی ناسیۆنالیزم، هەندێ کات، حەمامەکەی پێ-گەرم بکەن.

نووسەر بە قەولی خۆی، دەڵی تاکە نووسەر بووم پشتییوانییم لەو هەڵوێستەی یەکیتیی نەکرد و ناڕەزایی خۆیشی نەشاردبووەوە. ئەگەر ئەمە راست بێت، بەرچاوڕۆشنتر بووە لە هەموو قیادەی یەكێتیی، بەڵام لەگەڵ خورافاتە نەتەوەییەکانی تریدا بە تایبەتیی سوتاندنی رەگەزنامە عێراقییەکەیدا، بەهیچ لەحیمیک ناتوانرێ بەیەکەوە بلکێنرێن. هەرەوەها، وێڕای ئەوەی هک، هەڵسوڕێنەری رادیۆی شۆڕش بووە و بەشی هەرە زۆری وتارە سیاسییەکان، ئەو تەغذییەی کردوون، بەڵام لە واقیعدا و لە ناوەڕۆکی کتێبەکەیدا، پاش ئەو هەموو ساڵە لە تەمەن و لە تەجروبە، لەباری فیکریی، کولتووریی و مەعریفەی سیاسییەوە، زۆر دەستوپێ سپییە و جگە لە شاعیرێکی زمان پاراو، پۆتێنشیاڵی سیاسیی و فیکریی، تێدا نابیینم.

ئەوانەی لە نم-ەوە نزیک بوونە لە شاخ، ئەوەی لێدەگێڕنە کە ئامادەبووە لەگەڵ چایچییەکەی خۆیدا ئەگەر خاوەنی رای جیاواز بووایە، بە هەفتە و بە مانگ، کێشە، ململانێ و رکابەریی بکات. بەقەولی خۆی، بەس لە داخی مامۆستا جەعفەر( ئێستا ئەمیش لە موبایەعەچییەکانی دەوڵەتی رەیعییە)، ئەرسەلان باییز دەکات بە بەرپرسی رادیۆی شۆڕش و بەرپرسی دەسگای راگەیاندن بە وەکالەت، وێڕای ئەوەی خۆشیی بە ئەرسەلانیشدا نەهاتووە، لا ٢٤٣-٢٤٤. ئەوەی وای لە مام جەلال کردووە لە شەستەکانەوە قائیدی یەکەمی جەلالیی و دواتر یەکێتیی بێت، ئەوەبووە کە توانای مۆبەڵایزی پۆپۆلیزمی زۆر بووە.

لەگەڵ عەشائیرەکان و نوخبەکاندا، لەگەڵ جووتیاران و ئاغاکاندا، توانیویەتی مامەڵە بکات و سەرنجی زۆربەیشیان بۆ لای خۆی رابکێشێت. چۆن صەدام بە زەبری ترس و پارە، کۆمەڵێ خەڵکی کردبوو بە “ئەصدیقاء= دۆستان” و وەلائیانی کڕییبوو؟ بە پێچەوانەوە، مام “دۆست و یار”ی لەسەرتاسەری کوردستانی عێراقدا هەبوو( تا ئێستایش)، زۆربەیشیان وەلائی رۆحیی و مۆراڵییان بۆی هەبوو، لە کاتێکدا ئەمە لە هیچ قیادییەکی تری کوردستاندا( دوای موصطەفا بارزانیی)، بوونی نەبووە و دووبارەیش نابێتەوە. بەشێکی زۆری ئەوانەی لەگەڵ نم ،هاوڕابوون، وێڕای ئەوەی لۆکاڵیی( سلێمانیی) بوون، هاوکات، دۆستایەتییەکەیشیان مکۆم و تا سەر نەبووە و هەرگیزیش ناوچەکانی تری کوردستانی عێراقی، نەگرتووەتەوە.

لەبەشی سێدا، باسی ئەو هەموو تێرۆر و کوشتار و ژنکوشتنەمان کرد کە سەرکردایەتیی یەكێتیی و کۆمەڵە، راستەوخۆ سەرپەرشتییان کردووە. لە پردێک کە ئەمبەر و ئەوبەری بەرگەڵو بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پاش تێپەڕینی نم و فوئاد مەعصوم، دەبینرێ پێشمەرگەیەک بەناوی عیماد، هەڵدێت و گومان دەخرێتە سەری، دواتر دەستبەسەری دەکەن و شەوێک هەلی بۆ هەڵدەکەوێت، دەرباز دەبێت و خۆی تەسلیمی رژێم دەکاتەوە. برایەکی ناوی حەیدەرە، پێشمەرگەیە و دڵی بۆ براکەی دەسوتێت و نامەیەک بە ژنێکدا دەنێرێت( نامەکە دەگییرێت)، چونکە شۆڕش وەعدی شەرەفیان پێیداوە، بێتەوە هیچی لێناکەن! بەڵام حەیدەر دەزانێ داوێکە بۆ کوشتنی براکەی و لە نامەکەدا، پێیدەڵێ” هەرچییت کردووە نەیەیتەوە، خۆت بەدەستەوە بدەی دەتکوژن” لا٢٧٠.

لەسەر ئەو نامەیە و ئەو دێڕە، حەیدەر دەکوژن. بەر لە تییربارانکردنی، پێیدەڵێن دوا وەصییەتت بکە، ئەویش دەڵێ لەپاڵ ئەم بەردە گەورەیەدا تەقەم لێمەکەن، گوللەکان هەڵگەڕێنەوە بەرخۆتان دەکەون، دووەمیش تکام لە شۆڕش ئەوەیە با بە خائین ناوزەدم نەکات و باوکودایکم لەناو خەڵکدا بە باوکودایکی خائین نەناسرێن لا٢١٧. هک، جوان ئەوە روون دەکاتەوە کە بە قانونەکانی سزای دەوڵەتی عێراقییش، نەدەبووایە حەیدەر کە هیچ تاوانی نییە( جگە لە برابوون)، بەو شێوە تیرۆریستییە جەبانانەیە بکوژرایە. دەی مەعلومە قیادە سیاسیی و عەسکەرییەکان، بە مردوو و زیندوویانەوە ( لە ناو یەکێتیی و گۆڕاندا)، لەپشت ئەم تێرۆرکردنەوە بوونە. کوشتنی حەیدەر، جگە لە تێرۆریزمی ستالینیی، هیچ لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێ. جێگەی تێڕامانە لەناو ئەو هەموو قائیدە تێرۆریست و پیاوکوژانەی شاخدا، کەسێکی وەکو مولازم عومەر، بەشداریی شەڕی پشتئاشان ناکات و بە شەهمەوە دەڵێت” نامەوێت لە مێژوودا بە شیوعییکوژ ناوببرێم”لای ٣٠٨.

مام جەلال، چونکە یەکێتیی بە ماڵی خۆی دەزانێ، بە ئارەزووی خۆی ئەم قائید دادەنێ و ئەو لا دەبات. هەر لێرەشەوەیە، جەخت لەوە دەکەمەوە کە نم بە ئەنقەست و بە ئەجێنداوە، لەلایەن مامەوە، تەعیین کراوە بۆ مەئمورییەتێکی سیاسیی کە نزییکەی ١٥ ساڵێکی خایاند( بە راپەڕیینیشەوە). مام، داوا لە هک دەکات لەسەرەتای چوونە دەرەوەیدا( کۆتایی حەفتاکان) با لەسەکردایەتیی نوێی بزوتنەوەی سۆشیالیستدا داتبنێم لا٧٤. پاش ئەوەی قیادە و قاعیدە و هێزی پێشمەرگەی بزوتنەوە، لە یەکێتیی جودا بوونەوە، مام جارێکی تر لەو قوڕانەی لەبەردەستیدا بوون بە هاوکاریی نم، قیادەیەکی تری بۆ بزوتنەوە و یەکێتیی دروستکردەوە. ئەمەی لەگەڵ زۆر کەسیتردا کردووە. لە شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەتەوە کە عەسکەری فیرار بوو، کرا بە ئەندامی سەرکردایەتیی بۆ عەلی حەوێز…تاد.

گەورەتریین گرفتی تاڵەبانیی، ئەوە بووە جورئەتی سیاسیی نەکردووە، داکۆکیی لە تەحالوفە عەسکەرییەکەی بکات لەگەڵ عەبدولسەلام-عارف و دواتر بەعثییەکان( لە ١٩٦٨ەوە) کە بە جاشایەتیی ٦٦ ناوزەد بوو. تا ئێستایش، هیچ کەسێک لە باڵی جەلالییەکان، بە “نم”شەوە، جورئەتیان نەکردووە لای کەم داکۆکیی لەوە بکەن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، دژی جاشایەتیی ئیقلیمیی( ئێران و ئیسرائیل)، شەڕ دەکەن! هۆکارەکەیشی ئەوەیە، خۆیان خاوەنی چەتەگەرییەکەی ئەیلول بوون کە دژی قاسم هەڵیانگیرساند و دواتریش راونران بۆ هەمەدان و بەکرەجۆ، دڵی کوردایەتییان رێگەی پێنەدەدان، رەخنە لە پرۆسێسی پڕ عەمالەتی ئەیلول بگرن. ئەمە لە کاتێکدا بووە کە بارزانیی نەک هەر موعتەمەدی ساواک و مۆساد بوو، بەڵکو رێک خزمەتی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەوانی دەکرد. بە کورتییەکەی تاڵەبانیی، حەنیینی بۆ جاشایەتیی ئیقلیمیی لەو چەشنەی بارزانیی هەبوو، بەڵام بەشەرمەوە جاشایەتیی بۆ عێراق دەکرد کە کوردستانەکەی خۆی( کوردستانی عێراق) بەشێکی ئەو دەوڵەتە بوو.

رووداوەکان و راستییەکانی ئەو یاخییبوون و عەمالەتە ئیقلیمییەی ئەیلول، دواتر ئاشبەتاڵ و دەستپێکردنەوەی شەڕی چەکداریی، وێڕای ئەوەی کارەساتی سیاسیی و ئابوورییان بەسەر کوردستاندا هێنا، بەڵام زۆر گرنگە نەوەی نوێ( مەبەست لە گەنجانی کوردستانە) لەو حەقیقەتە مێژووییە تێبگەن کە زۆریینەی شۆڕشگێڕ و میلیشیاکانی شاخ، کاتی خۆیشی بازرگانییان بە مەسەلەی سیاسیی کوردەوە کردووە و زۆریینەی رەهای ئەو سیاسییانەی رابردوو( زۆریینەیشیان لە ژیاندا ماون)، تەواوی شۆڕش و حیزبەکانیان بۆ بنەماڵە و منداڵەکانی خۆیان بەکارهێناوە. ئەم موستەعمەرە تورکیی و پرۆکسییە ئێرانییەی هەیشە، بەرهەمی ئەو چەتەگەرییە سیاسیی و ئابوورییەیە کە لە کوردایەتییدا، فۆرمەلە بووە. کۆمەڵەی رەنجدەرانیش، جگە لە درۆیەکی گەورەی سیاسیی لە مێژووی کوردستاندا، تۆڕێکی گەورە بوو بۆ راوکردنی گەنجان و بە کوشتدانیان، لە پێناو ئەجێندای هەندێ سیاسییدا، هەزاران گەنجی کوردستانیان لە حەفتاکان و هەشتاکاندا بە قوڕگی ئایدیۆلۆژیای شۆڕشگێڕییدا کرد.

لەم نێوەندەیشدا، تەنیا و تەنیا، نیشتمان و خەڵکی کوردستان، زیانمەندی سەرەکیی بوون. براوەکانیش تەنیا کۆمەڵێ بنەماڵەی سیاسیی و هەندێ حیزبی سیاسیین کە هەموویان ئەولادی شەرعیی مورتەرزیقەخانەکەی کوردایەتیی بوون. شۆڕشی نوێ، وێڕای ئەوەی خوێنی دەیان هەزار هاووڵاتیی رژاند، ئەنفال و کیمیاوییشی بەسەر گەلی کورددا هێنا کە بەعثییەکان پێیهەڵساند، هاوکات بەشێک بوو لە راستکردنەوەی ئەو بارە سایکۆلۆژییەی لە ١٩٦٦دا روویدا و لە ١٩٧٥ دا هەلێکی مێژوویی و ئیقلیمیی بەهۆی ئاشبەتاڵەوە، بۆ هەڵکەوت. شۆڕشی گوڵانیش بۆ درێژەدان بە مۆنۆپۆلکردنی شۆڕش لەدەستی بنەماڵەیەکدا، تاوی سەند و سەرەنجام، نیشتمان ئەوکات و ئێستایش، بەس بۆ بنەماڵە سیاسییەکانی کوردایەتیی و مەئمورەکانیان بووە کە بەسەر چەندیین حیزبی تردا، دابەش، بوون.

کۆتایی.




له‌دۆزه‌خێكه‌وه‌ بۆدۆزه‌خێكی تر … سەدیق سەعید ڕواندزی

 
   _خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆڕۆمانی په‌یڤه‌كانی دیوار_

ڕه‌هه‌ندی سیاسی و شۆڕشگێڕی، پانتایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ڕووداو وه‌ك بنه‌مایه‌كی ده‌قی ڕۆمان له‌ئه‌ده‌بی كوردی گرتووه‌. به‌و پێیه‌ی ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووینه‌ به‌رده‌وام له‌ژێر سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی دوژمنه‌كانمان ژیاوین. بۆیه‌ ئه‌و واقیعه‌ سیاسییه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی دیاری له‌نێونووسینی ده‌قی ئه‌ده‌بی و به‌تایبه‌تیش ڕۆماندا هه‌یه‌. ئاراسته‌كانی ڕۆمانی كوردی، هێنده‌ی به‌ره‌و واقیعن، كه‌متر ڕه‌گه‌زی فه‌نتازیاو خه‌یاڵی تیادا به‌رجه‌سته‌یه‌. به‌ده‌ربڕینێكی تر، به‌شێكی زۆر له‌ڕۆمانه‌ كوردییه‌كان، گوزارشت له‌قۆناغێكی سیاسی و شۆڕشگێری كورد ده‌كه‌ن.واته‌ ڕووداو له‌و ڕۆمانانه‌دا، ڕووداوێكی واقیعیه‌، به‌ڵام به‌دنیابینییه‌كی ئه‌ده‌بییانه‌وه‌ گوزارشتی لێده‌كرێت.

لێره‌وه‌ كاتێ هه‌ندێك ڕۆمان ده‌خوێنینه‌وه‌، خوێنه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لادروست ده‌بێت، كه‌تیمه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕووداوێكی واقیعی بێت. بگره‌ له‌هه‌ندێ كاتدا، ڕه‌نگه‌ پاڵه‌وانی ڕووداوه‌كان، یان گێڕه‌ڕه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان، خودی ڕۆماننووس خۆی بێت.به‌ڵام به‌ شوناسێكی تر.كاتێ ڕۆمانی په‌یڤه‌كانی دیواریش ده‌خوێنینه‌وه‌، به‌رهه‌مان، ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌كه‌وین، كه‌ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی و شۆڕشگێڕیان هه‌یه‌.ئه‌م ڕۆمانه‌، باس له‌ڕووداوێكی سیاسی ده‌كات كه‌تیایدا كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك ناچار ده‌بن سنووری دوو وڵات ببه‌زێنن، كه‌ سه‌رانی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وان.به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ سنووره‌ ته‌لبه‌ندكراوه‌كانی عێڕاق به‌ره‌و ئێران ده‌دات، ئیدی پیاوانی ڕژێم ده‌گه‌نه‌ سه‌ری و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و له‌ خێزانه‌كه‌ی جیا ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌م ده‌سپێكه‌ درێژكراوه‌ی ڕووداوه‌كه‌یه‌. چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ران و خێزانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌، له‌سنوورده‌ستگیرده‌كرێن. كه‌واته‌ پێشتر ده‌بێ ئه‌م هه‌ڵاتنه‌یان ده‌ره‌نجامی ڕووداوێكی دیكه‌ بێت، به‌ بڕوای خۆشم وه‌ك خوێنه‌رێك و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی ڕووداوه‌كه‌ گه‌یشتم، ڕه‌نگه‌ ڕووداوه‌كه‌ هه‌لومه‌رجی دوای تێكشكانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بێت له‌ شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و پاشه‌كشه‌یان و چوونیان بۆ ئێران.

كه‌واته‌ پێشر ڕووداوه‌كه‌ ڕوویداوه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ ده‌سپێكی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌یبینین، درێژه‌ پێدانی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانه‌.ئیدی ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌ ژیانی كه‌ریم و ڕابردووی پاڵه‌وانه‌كه‌ ئاشنا ده‌بین وده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كان.كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌، كه‌هه‌ر خۆشی گێڕه‌ڕه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانه‌، ناوه‌ڕاسته‌قینه‌كه‌ی كه‌ریمه‌، به‌ڵام نازناوه‌كه‌ی سه‌رانه‌. سه‌ران، یه‌كێكه‌ له‌گونده‌كانی دۆڵی ئاكۆیان له‌سنووری ڕواندزو كه‌وتۆته‌ نێوان چیاكانی كارۆخ و هه‌ندرێن و به‌بنارچیای هه‌ندرێنه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌. سه‌ران دوای ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌یاساغی ده‌یه‌وێت له‌خاكی عێڕاقه‌وه‌ بچێته‌ ئێران و سنوورده‌بڕێت، له‌سه‌روبه‌ندی بڕینی ئه‌و سنووره‌ ده‌ستكرده‌ كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌ك زمان و یه‌ك خاكی كردووه‌ به‌دوو، كه‌ خۆشی ده‌ڵێت نیوه‌م له‌م سنوور بوو، نیوه‌كه‌ی تریشم له‌و سنوور، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شبوونی كوردستان له‌ نێوان ئێران و عێراقدا،سه‌ران ده‌گیرێت و له‌لایه‌ن پیاوانی ڕژێمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه‌ زیندانێك و له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی داده‌بڕێت. ئه‌مه‌ ده‌سپێكی ڕووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه‌یه‌. به‌ڵام ده‌سپێكی چیڕۆكه‌كه‌ نییه‌. چونكه‌ ڕۆماننووس لێره‌وه‌ ڕووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌.

واته‌ به‌رله‌ گیرانی سه‌ران، ئیچمه‌ نازانین پێشتر چی بووه‌؟ بۆچی سنوور ده‌بڕێت؟ تاكو له‌ ناوه‌ڕاستی ڕۆمانه‌كه‌و له‌ میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردوو، ده‌زانین كه‌ سه‌ران پێشمه‌رگه‌بووه‌، پێده‌چێ له‌ هاوڕێیانی شیوعیش بووبێت.ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕووداوه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ نییه‌، ڕۆماننووس له‌ په‌راوێزی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌، له‌ڕێگه‌ی ته‌كنیكی فلاشباكه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕابردوو، ئه‌و كاته‌ی جارێكی دیكه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌و له‌ گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هاوڕێی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌گیرێن. ئیدی گێڕانه‌وه‌كان لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن.

دوای گرتنی، پیاوانی ڕژێم تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌نه‌ پاڵ كه‌ ئه‌و سیخوڕ بێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌وێی نه‌كردبێت. بۆیه‌ به‌ كه‌له‌ پچه‌ كراوی ڕاپێچی زیندانی ده‌كه‌ن و له‌زیندانی تاكه‌كه‌سییه‌وه‌ بۆ زیندانی به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری پێده‌كه‌ن و ڵێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. سه‌ران كه‌ پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه‌، له‌زینداندا هه‌موو جۆره‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك ده‌بینێت. هه‌موو جارێكیش داوای لێده‌كه‌ن كه‌ دان به‌وه‌ دابنێت كه‌ئه‌و بۆ كارێكی سیاسی هاتۆته‌ ئێران و ئه‌ویش نكۆڵی لێده‌كات. شوێن له‌و ڕۆمانه‌دا ده‌كرێ بڵێین شوێنێكی جێگیرو داخراوه‌ كه‌ئه‌ویش چوار دیواری زیندانه‌.

سه‌ران به‌ جه‌سته‌ له‌ زینداندایه‌، وه‌لێ به‌روح، به‌بیره‌وه‌رییه‌كان، له‌ده‌ره‌وه‌ی زینداندایه‌. بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژیانی ڕابردووی. ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ ده‌رچوون له‌زیندان ته‌نها له‌ ئاستی روحی نه‌ك جه‌سته‌یی. سه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕۆژانی ڕابردوو، نێو ژیانی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی(هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت من ته‌نها به‌ جه‌سته‌ له‌زیندان بووم، ده‌نا فرم به‌ سه‌ر زیندانه‌وه‌ نه‌بوو) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو یادگارییه‌كانی هاوڕێ تارا،زه‌مه‌نێك ده‌خولقێنێت، كه‌ ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێت. وه‌لێ هه‌ر كاتێك جیره‌یه‌كی ده‌رگا، ده‌نگی پێی پاسه‌وانێك، هاواری زیندانییه‌ك كه‌له‌تاو ئازاردانی زایه‌له‌ ده‌داته‌وه‌ دێت، سه‌ران زنجیره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كان ده‌پچڕێت ودێته‌وه‌ نێوچواردیواری زیندان. ڕۆماننووس له‌ ڕێگه‌ی ته‌كنیكی مۆنتاژی سینه‌ماییه‌وه‌،لۆكێیشنی ڕووداوه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێده‌دات. زه‌مه‌نكان تێكهه‌ڵكێش ده‌كات. له‌نێوان ڕابردوو، ئیستادا، خه‌یاڵه‌كانی هه‌رچوار دیواری زیندان ته‌یده‌كه‌ن. ئه‌م ده‌رچوونه‌ وه‌همییه‌ له‌زیندان، هه‌وڵێكه‌ بۆ ئاسووده‌بوونی ڕوحی و له‌بیركردنی ئازاره‌كانی.

ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌كیترین كردار له‌زینداندا كه‌زیندانیكراو بیكات، ده‌رچوون بێت له‌زیندان.ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌رچوونه‌ ڕوحییه‌ نه‌بێت، ته‌نهاییه‌كانی زیندان هه‌رله‌ سه‌ره‌تاكی زیندانیكردنه‌وه‌ مرۆڤه‌كان ده‌كوژن. وه‌لێ ئه‌وه‌ جه‌سته‌یه‌ زیندانییه‌ نه‌ك ڕوح. سه‌ران له‌نێوان هه‌ر دیمه‌ن و كه‌رسته‌و ئه‌دگارێكی نێوزینداندا، دیمه‌ن و ئه‌دگاره‌كانی ڕابردووی دێنێته‌وه‌ به‌رچاو. هه‌ر له‌كه‌رسته‌و پێداویستییه‌ بێ نرخه‌كانی زیندانه‌وه‌، تا كو ڕایه‌خ و شوێن و جێگه‌ودانیشتن وهه‌موو جۆره‌ كردارێك. ئه‌وه‌ی له‌ پشت ئه‌و به‌راورد كردنه‌یه‌، له‌ڕاستیدا ئازادییه‌كه‌یه‌. سه‌ران بۆیه‌ به‌راوردی دیمه‌نه‌كانی زیندان به‌ دیمه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات،تاكو ئازادی وه‌ك پێدراوێكی به‌نرخ و هه‌ره‌ پیرۆزی مرۆڤ پیشان بدات. مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێكیشی هه‌بووله‌ ژیان، كه‌ئازادنه‌بوو، ئه‌وا ژیان هیچ مانایه‌كی نییه‌.

ژیان ئه‌وكاته‌ به‌های هه‌یه‌ كه‌مرۆڤ ئازاد بێت له‌هه‌ڵبژاردنی.ژیانێك مرۆڤ خۆی هه‌ڵیبژێرێت. سه‌ران هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵی ئه‌وه‌دایه‌ چۆن زیندان جێبێلێت، كاتێكیش ڕووبه‌ڕووی هه‌رشتێك ده‌بێته‌وه‌ له‌زیندان، ئه‌وا یه‌كڕاست خه‌یاڵی زیندان جێدێڵێت وئه‌و ژووره‌ به‌ شوێن و جێگه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گۆڕێت. سه‌ران كاتێ عه‌لی ڕه‌زا له‌ زیندان ده‌ناسێت و شیعری بۆده‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌ویش هه‌مان ئه‌ودنیایه‌ی بیردێته‌وه‌ كه‌له‌ شاخ شیعری بۆ سه‌ران ده‌خوێنده‌وه‌. شیعره‌كانی ئه‌ویش بۆ كه‌سێك بوون كه‌له‌ژیاندا ماوه‌، بۆدنیا.یاخود ده‌بینین كاتێ په‌تووێك به‌سه‌ران ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی شه‌و له‌سه‌رمای زستانی نێو زیندان بیپارێزێت، ئه‌ویه‌كڕاست ئه‌و په‌تووه‌ی دێته‌وه‌ بیركه‌له‌ شاخ و له‌باره‌گادا، پێًی ده‌نووست.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_(ئه‌و به‌تانیه‌ی ئێستا له‌زیندان له‌ته‌نیشتم داندراوه‌ له‌هه‌مان ئه‌و به‌تانیه‌ ده‌كات كه‌له‌باره‌گاكه‌مان سه‌گ و پشیله‌ یاریان پێده‌كرد). لێره‌وه‌ ده‌بینین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردیمه‌نێكی نێوزینداندا، سه‌ران یاده‌وه‌ریی و دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دێنێته‌وه‌ به‌رچاوی.

سه‌ران لێره‌دا كاره‌كته‌رێكه‌ كه‌نیوه‌ی له‌زیندانه‌و نیوه‌كه‌ی تری له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان، جه‌سته‌ی له‌ زیندانه‌ ڕوحی له‌ ده‌ره‌وه‌ ئێستای له‌زیندانه‌، ڕابردووی له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان. به‌م جۆره‌ سه‌ران له‌م بارودۆخه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، تاكو ڕۆژێكییان كارگێڕی زیندان له‌ لیستی ناوی زیندانیانی تر ناوی ده‌خوێننه‌وه‌.ئه‌ویش واهه‌ست ده‌كات ئیدی ئه‌وئازاد ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌دیسان ده‌یبه‌نه‌وه‌ زیندانێكی دیكه‌و ده‌رگا ئاسنینه‌كه‌ی له‌سه‌رداده‌خه‌ن. به‌م جۆره‌ش كۆتایی به‌ ڕۆمانی په‌یڤه‌كانی دیوار دێتن نه‌ك ڕووداوه‌كه‌. ئه‌م ڕۆمانه‌ كۆتاییه‌كی كراوه‌ی هه‌یه‌، واته‌ ڕووداوه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو خودی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت. به‌مه‌ش ڕۆماننووس ده‌توانێت، له‌ ڕۆمانێكی دیكه‌دا، دواچاره‌نووسی سه‌ران دیاری بكات.

كه‌ ئاخو دواتر چی لێدێت. ئازاد ده‌كرێت؟ یاخود هه‌ر له‌ زیندان ده‌مێنێته‌وه‌.ئه‌م ته‌كنیكه‌ له‌ كۆتایی پێهێنانی ڕووداوه‌كان، هه‌میشه‌ هزری خوێنه‌رله‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌هێڵنه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌مه‌ش سیحرێكی دیكه‌ی نووسینی ڕۆمانه‌، كه‌ به‌شێك له‌ ڕۆماننووسانی ئێمه‌ نایانه‌وێت خاڵێكی كۆتایی بۆ ڕووداوه‌كان دابنێن، به‌ڵكو هزری خوێنه‌ر له‌پرسیارو چاوه‌ڕوانیدا ده‌هێڵنه‌وه‌. دواجار ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌وه‌بده‌م كه‌نووسینه‌كانی كاروان عه‌بدوڵان بۆ من مایه‌ی بینینێكی دیكه‌ن، جیا له‌خوێنه‌رانی تر. چونكه‌ گه‌لێك جارچه‌ند فیگه‌رێك له‌ ڕۆمانه‌كانیدا ده‌كه‌ونه‌ به‌رچاو كه‌ته‌نها په‌یوه‌ستن به‌شاری ڕواندز.هه‌روه‌ك له‌و ڕۆمانه‌شدا باسی(خه‌ره‌ندو سه‌ران و پردی حافیز ده‌كات)…

سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

*په‌راوێز/ په‌یڤه‌كانی دیوار/ ڕۆمان/ نووسینی/ كاروان عه‌بدوڵا/ بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای موكریان 2013…




ئەبو زەبی؛ لەبوخچەی دایکە شاربانووێ مەککەیە … بۆتان لەتیف عەبدولقادر


(خوێندنەوەیەک بۆڕۆمانی لەمەککە)

ڕۆمان؛ وەک ژانرێکی ئەدەبی هەموو جارێ بوخچەی نوسەرەکەیەتی، بەواتایەکی دیکە؛ ڕۆماننوس سەرلەنوێ ژیان وەرێ دەخاتەوەو، کەرستەکانیشی دووبارە بۆدەگێڕێتەوە، وەک ئەوەی بەتەما نەبی کەبمرێت. ئیدی ڕۆمان؛ جیهانێکی ئاڵۆزەو تەونی جاڵجاڵۆکەیە.

ئەوەی دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم؛ ڕۆمانی “لەمەککە”ی قادر عەبدوڵڵایە، کە شەفیقی حاجی خدر لەهۆڵەندیەوە کردوویەتی بەکوردی، پێم خۆش بوو منیش لێرەوە؛ تەوافەکێ بەدەوری مەککەیدا بکەم.
ئەم ڕۆمانە؛ گێڕانەوەی بەسەرهات ویادگاریێکی ڕۆماننوس خۆیەتی، هەروەک وەک کەسی سەرەکیش ڕۆڵی وەرگرتووەو، هەر خۆیشی هەموو کەسایەتیەکانی دیکە پێشکەش دەکات، هەموو ئەو شتانەش لەپێناو دایکی دەکات، ناوەرۆکی ڕۆمانەکە، یاداشتکردنی دیدارەگەشتی نێوان دایکە شاربانوو قادر عەبدوڵڵایە، کە وەک گرێی سەرەکی ڕۆمانەکەیە، ڕۆماننوس نازانێت چۆن جارێکی دیکە بەدیداری دایکی شاد بێتەوە!؟.. چونکە گەڕانەوەی بۆ ئێران ڕێگەپێدراو نیەو ناتوانێت بگەڕێتەوە، هەتا دواتر ئەو بیرەی لۆدێت کە بچێتە ئەبوزەبی، هەڵبژاردنی ئەم جێگایەشی بەڕاوێژو گفتوگۆ دەبێت لەگەڵ خێزانی، ئەمەش لەبەر دوو هۆکار؛ یەکەم: دایکی پیرو کەنەفت بووەو توانای بڕێنی ڕێگای دووری نیە هەتا بچێتە ئەمستردام، دووەم: دایکی زۆر ئارەزووی ئەوەی کردووە ڕۆژێ بێت بچێتە مەککەو زیارەتی کەعبەی پیرۆزو مزگەوتی پێغەمبەر”د.خ” بکات، ئەمەی چەندین جار لەگەڵ کوڕەکەی باسکردووە، ئیدی ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ کوڕەکەی، کەبێتە ئەبوزەبی ودایکی ببینێت وپاشان گەشتێکی مزگەوتە گەورەو بەناوبانگەکەی شێخ زایدیشی پێ بکات، وا ڕێک دەکەوێت؛ هاوکات لەگەڵ دیداری نێوان خۆی ودایکی لەئەبوزەبی؛ ساڵیادی کۆچی دوایی شێخ زاید یش دەبێت، بەمەش خەڵکێکی زۆری گەشتیارو شوێنکەوتووی شێخ دەچنە مزگەوت، لەهەمان کات ڕۆژی هەینیشە.

قادر عەبدوڵڵاش ئەمە بەدەرفەت ئەزانێت لەگەڵ دایکی وخێزانی وخوشکەکەی(مەحبوبە)؛ دەچنە سەردانی مزگەوتی شێخ زاید، ئاپۆرای خەڵک بەجلی سپی و، ئەو خەیاڵەی پێشتری دایکی کەلەهوتێل لەپەنجەرە دەیڕوانیە بیابان و وێنای هاتنە مەککەی لەلا دروست کردبوو؛ پشتڕاست دەکاتەوە. بۆیە داوا لەخێزانی وخوشکی دەکات کەبەپێی هەستی دایکیان بجوڵێنەوەو بێزاری نەکەن؛ بەوەی پێی بڵێن ئێرە ئەبوزەبیە مەککە نیە.. چونکە دایکیان توشی نەخۆشی لەبیرچوونەوەو خڵەفان هاتبوو، دواجار جلی چوونە ژوورەوەی مزگەوتی شێخ زاید ئەبێتە ئیحڕامی حەج بۆ دایکی و، مەزاری شێخیش وێستگەی تەوافی دایکە شاربانوو، ئیدی لەخەیاڵ وبوخچەی دایکە شاربانوێدا؛ ئەبوزەبی مەککەیە. هەتا ئێرە؛ ژماردنی گوێز بوو لەبوخچەی دایکە شاربانووێ، واتا ئەمە لایەنە دیارەکەی واتای ڕٶمانەکەیە، بەگوزارشتێکی دیکە؛ ئەمە تەوافی یەکەم بوو لەمەککە!..

هەرچی تەوافی دووەمە؛ هی قادر عەبدوڵڵایە؛ ئەویش بەدەوری ئەو مێژووە دوورو درێژەی نێوان فارس وعەرەب، لەوەی کە؛ لەماوەی ١٤٠٠ ساڵی ڕابردووداو بەهۆی مێژوێکی ساختەو هەستی ئایینی ولۆتبەرزی وباڵادەستی فارسەکانی سەردەمی دێڕین؛هەستێکی وایان لەلا دروست بووە کەمەککە بەماڵی خوا بزانن، نەک بەهی سعودیەکان!.. وەک ئەوەی کوچک گەرمتر بی لەئاگردانێ!.. لەلایەکی دیکە؛ ئەم ڕۆمانە وێنای پاشخانی بیرو باوەڕی نوسەریش نیشان ئەدات، کەبڕوای بەم پرسە لەنگە، یاخود نیە، پێی وایە ئەوان فڕوماڵیان بەسەر مەککەو بیرو باوەڕەکەی نیە. بەڵکو بەو هۆیەوە؛ عەرەبەکان توانیویانە هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت؛ میللەتی فارس بگەوجێنن، هەروەک ئەوەی لەیەک کاتدا؛ ئەم ڕۆمانە بەریەککەوتن وململانێ وهەوڵی سەردەستەبوونی نێوان دوو شارستانیەتیش نمایش ئەکات، ئەویش شارستانیەتی فارس وشارستانیەتی عەرەب بن، ململانێی نێوان فارس وعەرەب؛ زۆر دوورو درێژە، هەتا ئێستاش بەردەوامە!.. ئەمە بێجگە لەوەی؛ کەئەبوزەبیش جۆرە مەککەیەکە!.. واتا کەش وهەوای مزگەوتەکەی شێخ زاید وەکو کەش وهەوای مزگەوتی مەککەیە!.. چ لەڕووی پەیکەری مزگەوتەکە؛ کەزۆر گەورەیەو بەگرانترین کاشی ومەڕمەڕ ڕازاوەتەوەو ئاوزێڕە، چ لەڕووی ئەو سروتە واتایی وئایینیانەی تێیدا ئەنجام دەدرێن، هەروەها ئەمەش پیشاندەدات کەشێخ زاید کەسێکی چەند باش بووە بۆ وڵاتی خۆی و، ئەو بیابانە وشک وگەرم وبرینگەی چۆن کردۆتە شارێکی شاهانەیی وجوان وسەرنجڕاکێش وگەشتیاری، چ جۆرە پێشکەوتنێکی بەخۆوە بینیوە. هەروەک بەریەککەوتنی هەردوو ڕێبازی سوننەو شیعەش پیشان دەدات. دەکرێت بڵێین ڕۆمانەکانی قادر عەبدوڵڵا ڕەشنوسی دەستوری ململانێی نێوان دین ودونیاو هەروەها هی سوننەو شیعە، عەرەب وفارسن.

بەگشتی ڕۆمانی لەمەککە؛ ڕٶمانێکی خۆش وبەتام وچێژە، وەلێ زیاتر لەیاداشتی گەشتیارێک “گەشتنامەیەک” ئەچێت، بەزمانێکی سادەو ڕەوان نوسراوە. گرێی گێڕانەوەی زۆر بەهێز نیە، هەتا وەکو ڕۆمان بیناسێنێت. هەرچی زمانی وەرگێڕانە؛ بەگشتی زمانێکی جوانەو ڕێکە، ئەمن لەگەڵ کوردیەکەمە، چونکە ڕۆمانەکەم بەزمانی دایکی نەخوێندۆتەوە، بۆیە وەکو بەراورد ئەم قسەیە ناکەم، ئەگەر تێبینیش لەسەر هەندێ ڕستەو دەستەواژە هەبن؛ بەڵام بەگشتی بەزمانێکی کوردی جوان نوسراوەتەوە، ئەمەش بۆ لێهاتویی وشارەزایی وەرگێڕ دەگەڕێتەوە، کە وەک وەرگێڕێك خزمەتی باشی بەپەرتووکخانەی کوردی کردووە. بەڕستەی کۆتایی ڕۆمانەکە؛ قسەکانم لەسەر ڕۆمانەکە تەواو دەکەم، (ئیدی هەموو شتێك گەیشتە کۆتاییەکەی خۆی، مەودای دەریاش کەلەنێوان من ونیشتیمان بوو؛ کۆتایی هات). دیارە لەدوورەوە بەنیشتیمان شاد بۆتەوەو لەم بەر دەریاوە لۆ ئەوبەر دەریا”خاکی وڵات” تێر تێر تەماشای وڵاتی کردووە، دواتریش بەمەلەوانی لەنێو دەریاکەدا؛ گەیشتۆتە خاکی نیشتیمان ودزە ماچی نەتەوەیی، وبۆ دواجاریش هەر هەندەرانە نیشتیمانی..


بۆتان لەتیف عەبدولقادر
٦-٢-٢٠١٩ هەولێر




شیمیاییوارانوو هەڵەبجەی و وەرپەرسی وەڵاتە زلهێزە جەهانیەکا …

بێگومان کۆمەڵکوشی هەڵەبجەی گەورەتەرین و بێ بەزەیانەتەرین کۆمەڵکوشی بە چەکی شیمیایی بێ جە ئاستوو دنیاینە دماو شەڕی دووهەمی جەهانی. جە گەرماگەروو ئا شەڕینە جە ئۆردووگا خۆفناکەکاو ڕژیموو نازیەکاو ئاڵمانی بە تایبەت جە ئۆردووگا مەرگبارەکاو ئاوشویتسی(Auschwitz) هەر جارێۆ به هەزاران ژنی و زاڕوێ و پیرێ و جوانێ بە گازێ کوشەندێ جۆراجۆرێ جە ماوێوە فرە کورتەنە خنیکیەنێ و سوچیەنێ. شێوەو ئی کارەساتە مێژوویە ڕۆ 16.03.1988 جە گەرماگەرموو شەڕوو ئێراق و ئێرانی ئی جارە جە هەڵەبجەنە دوبارە بیوە و دیسان گازە کوشەندەکاو ئاڵمانی بە دەسوو ڕژیموو بەعسی فاشیستی بە یەکجار و جە ماوێو فرە کورتەنە 5000 ژنی و زاڕۆڵێ و پیرو جوانێ هەڵەبجەیشا خنیکنای و کوشتێ.

فرە کەسێ پسپۆڕێ و شارەزاێ ویەروو دادوەری ئی کۆمەڵکوشیە بە ژێنۆساید منیارە. هەر پاجورە کە کۆمەڵکوشی جوولەکەکا بە دەسوو ئاڵمانی نازی بە پاو پیمانەو نەتەوە یۆگێرتەکا بە ژێنۆساید ئەشناسیا، بە پاو ئا پیمانەیە کارەساتوو هەڵەبجەیچ مشۆ بە ژێنۆساید بشناسیۆ، چوونکە یۆشیێ فرێ چی دوە کارەساتەنە گنا وەرەچەم. ژێنۆساید گەورەتەرین و دڕندانەتەرین تاوانەنە کە وەراوەروو کۆمەڵگاو مرۆڤایەتینە کریاێنە و کریۆ.( من جە دەرفەتێوتەرەنە بە تێرووتەسەڵی چی بارەوە بابەتێو وزوو وەروو دەسوو شمەی وانەری ئازیزی)
هەڵپەرستی و چەمپۆشی ڕێکوزیاو نەتەوە یۆگێرتەکا UN))
کارەساتوو هەڵەبجەی وەرەچەماو کۆمەڵگاو مرۆڤایەتی و زلهێزە جەهانیەکانە قۆمیا و بێ گومان بە بێ هامکاری ئا زلهێزا،بە تایبەت ئاڵمان و ئەمریکا و شۆرەوی(سوڤیەت) و جارانی،پا ئاسانیە نەلێ وەرەو. ڕژیمە فاشیستەکەو سەدامی ملهوڕی وەڵتەر چەکی شیمیایش هەم جە کوردستانەنە و هەم جە شەڕوو ئێراق و ئێرانینە بەکارئاردەبێ. ئینەیچە پەی ڕێکوزیاو نەتەوەیۆگێرتەکاUN))ی ئاشکرا بێ.(UN)چێروو گوشاروو وێروڕای گردی جەهانینە دمامتەر جە گەڵاڵەنامەکاو 612 و 620 و شەڕوو کەنداوینە بەکارئاردەی ئی چەکیشە سەرکۆنە کەرد، بەڵام نامێ ئێراقیش پیسەو بەکارئاوەروو ئی چەکیە نەبەردە.

چانەیە شورەیتەر عانیە کە سەدام جە ساڵەو 1987ی بە ئاشکرا و جە چن مەحاڵێ کوردستانینە چەکی شیمیاییش بەکار ئارد، UN)) هیچ دژکردەوێوەش نەرمانا و ئینەیچە هاندەرێو بێ پەی سەدامی تا بە بێ کێشە بەردەوام بۆ سەروو بەکارئاردەی ئی چەکیە جە کوردستانەنە. دماو شیمیایوارانوو هەڵەبجەی و شاڵاوەکاو ئەنفالیچ نە ڕێکوزیاو نەتەوە یۆگێرتەکاUN)) و نە زلهێزەکا بە ئاشکرا ئا جەنایەتەشا سەرکۆنە نەکرد و ئەگەر چێلاوچەولایچەو بە ناڕەسمی باسێوەش سەرەو کریابۆ، هیچ گیروگرفتێوەش پەی سەدامی نەنیانەو. ئی کردەوە نامرۆڤیانە جە گلێرەوبیەی کۆمیسیۆنوو مافوو مرۆڤی سەر بە UN))ی جە ئەوەڵوەهاروو ساڵەو 1989ی ئاشکراتەر بی و یاوا چڵەپۆپەو شوورەیی وێش. باسی سەرەکی ئی گلێرەوبیەیە پاشێلکاری مافوو مرۆڤی و بەکارئاردەی چەکی شیمیایی جە ئێراقەنە بێ. چا گلێرەوبیەینە وەڵاتە عەرەبیەکا و وەڵاتە سوسیالیستەکاو ئا سەردەمیە و وەڵاتە وەرنیشتەیەکا بە فرەیی دەنگی ئا باسەشا بێئاکام کەرد و تەنانەت ناستشا کە گەڵالەنامەو سەرکۆنەکەردەی ڕژیمە تاوانبارەکەو سەدامی پەسەنڎکریۆ. هەر چی پێوەنڎەینە جە گلێرەوبیەی ڕیکوزیاو (Genfer Protokoll)ی کە جە مانگەو مارسوو ئا ساڵیە(1989) جە پاریسەنە لواڕاوە، بە هیچ شێوازێو نامێ بەکارئاردەی چەکی شیمیای جە ئێراقەنە نەبریا. (ڕیکوزیاو Genfer Protokoll ڕێکوزیایەو گەردوونین پەی چەمداریکەردەی و قەڎەغەکەردەی گردجۆرە چەکی شیمیای و بیۆلۆژی. ئی ڕێکوزیا جە ساڵەو 1925نە، جە شاروو ژنێوو سویسینە مەرزیانەرە).

دەوروو زلهێزەکا پەی بەرهەمئاردەی چەکی شیمیایی ئێراقی :

ئاڵمان، ئەمریکا، بەریتانیا، هولەند، فەرانسە، شۆرەوی جارانی و…. دەورێو سەرەکیشا بیەن جە یاردیدای ئێراقی پەی بەرهەمئاردەی چەکی شیمیایی، چ بە کەرەسەی خام و چ بە یاونای زانایی تێکنیکی بە ڕژیموو بەعسی. ڕێکوزیاو (Medico International)ی جە گۆڤاروو (Kurdistan Aktuell) ی ساڵەو 1998ی نامێ 56 هەرمانگای بەرهەمئاوەرێ(شەریکێ) ش وەڵا کەردێوە کە بە ساڵان و بە چڕووپڕی یاردیدەرێ ڕژیموو سەدامی بیەنێ پەی بەهەمئاردەی چەکی شیمیایی.

وەختوو وێش ساڵەو 2002 ڕژیموو بەعسی کە ئەرکدار کریابێ بە هەمکاری UN)) ی پەی ئاشکرا کەردەی چەکە کوشەندەکاش، جە ڕاپۆرتێوەنە پەی ئەنجومەنوو ئاسایشی نامێ زیاتەر جە 80 هەرمانگای بەرهەمئاوەرێ، کۆمەڵێو تاقیگەی پەیجۆریکەرێ دەوڵەتیێ و کەرتوو تایبەتی و چنها کەسایەتیێ ئاڵمانیەش ئاشکرا کەردێ، کە هەر جە ساڵەو 1975 یەو بەردەوام کەرەسێ پەیوازێ تەکنیکیێ و کەرەسەی خام و زانایی تێکنیکشا دان بە ڕژیمو ئێراقی پەی بەرهەمئاردەی چەکی کۆمەڵکوشی شێمیایی و بیۆلۆژی و ئەتۆمی. چا ڕاپۆرتەنە ئاشکرا کریا بێ کە کیاستەی ئا گردوو کەرەسە جۆراوجۆرا بە ئاگاداری وەرپەرسێ پایەبەرزێ دەوڵەتوو ئاڵمانی، بە تایبەت وەزارەتوو کاروبارو بەری بیەن و کیانیان و بە یاگێچ یاوان.

گردوو ئا هەرمانگە بەرهەمئاوەرە (شەریکە) ئاڵمانیا وکەسایەتیەکا دیارێنێ و پەی گردی ئەشناسیاێنێ. بە پاو ئا زانیاریە باوەڕ پەنەکریایا کە چاپەمەنیە ئاڵمانیەکا وەڵاشا کەردەو، نزیکەو 70% و ئا گازە ژاراوی و کوشەنداو ئێراقیە بە یارمەتی هەرمانگە ئاڵمانیەکا بەرهەم ئامێنێ.(Süddeutsche Zeitung 26.11.1997) . جە مانگەو ئووتی 1990ی 7 کەسێ جە کاربەدەساو بڕێو چا شەریکا ( Preussag, W.E.T., Karl Kolb, Planet, Thyssen, Rheinstahl, Rhein-Bayern, و….جە شارەکاو Hannover و Dreieich و Hamburg نە قٶڵبەسێ کریای. دوێ چا وەرپەرسا کارمەنڎێ (BND، ڕێکوزیاو سێخوڕی بەروو ئاڵمانی) بێنێ (Süddeutsche Zeitung (29.08.1990. بەشێو فرەو ئا کاربەدەسا بە بێ سەزا و چن کەسێچشا بە سەزایوە فرە سووکە جە دادگانە زیایرە.
30%و ئا گازە کوشەندا و کەرەسەکاتەری،جە وەڵاتەکاتەریوە،کە نامێشا سەرتەرەو ئاماینە، دریاێبێنێ بە ڕژیموو سەدامی ملهۆڕی.

دەوروو کڵاوسوورە کوردیەکا

هەرپاسە کە وەڵتەر ئیشارەم پەنە کەرد،رژیمو بەعسی وەڵتەر جە شەڕوو ئێراق و ئێرانینە و هەر پاسە جە ساڵەو 1987ینە جە چن مەحاڵێتەری کوردستانیەنە چەکی شیمیایش بەکار ئاردەبێ. ئینەیچە هەم پەی ئێرانی، هەم پەی هیزە کوردیەکا و هەم پەی زلهێزە جەهانیەکایچ دیار و ئاشکرا بێ کە بە بێدەنگی ویاراشا. ئانەیچە کە زلهێزەکا وەراوەروو ئی تاوانکاریاوە بێدەنگیشا هۆرچنیە بێ، پەی ویروڕاو گردی جەهانی و کوردی و بە تایبەت پەی هێزە کوردیەکا دیار و ئاشکرا بێ. هەر ئی بێدەنگیە هاندەرێو بێ پەی سەدامی کە دیسان ئی چەکیە بەکار بارۆوە و جە هیچ کەسوو لایەنێو نەسڵەمۆوە. سەرەڕاو ئانەیە بەشێو جە هێزە کوردیکا وێشا کەرد بە بەشێو جە جەنگوو دوێ داگیرکەرێ کوردستانی و بیێ بە کڵاوسوورێ سپاو پاسداراو ئێرانی و کەوتێ وەڵێشا و ئاردێشا تا دڵێ شاروو هەڵەبجەی.

بەشێو چا کڵاوسوورا تەنانەت جەعانوو شیمیایوارانەکەینە بە گردجۆرە چەکێو وەرگیریشا کەرد جە ژەنووزاڕوی بێ تاوان و بێ پەناو هەڵەبجەی و ناستشا چا کارەساتەنە ڕزگارێ با و وێشا یاونا یاگیە ئەمنە.
ڕاسەن کە تاوانباری سەرەکی ڕژیمە فاشیستەکەو سەدامین ودماتەریچ ئا وەڵاتانێ کە یاردیدەرش بیەنێ. بەڵام بە یاگێ وێش کۆماروو ئیسلامی ئێرانی و کڵاوسوورەکایچ تاوانبارێنێ. چوون ئاڎێ زانێنێ کە سەدام ئی چەکە کوشەندەشە بەکار ئاردەن و بە بێ ھیچ گومانێو دیسان بەکارش مارۆوە. ئاڎێشایچ ناوەرپەرسانە زەمینەشا پەی ئەنجامدای ئا تاوانێ ئامادە کەرد.

جە بڕێوە وەڵاتی ئوروپاینە،جە بەشوو ئاماولواینە،سەزایەوە یاساییە هەنە بە نامێ”سەزاو وێپارێزنای جە یاردیدای”. ئینە پا ماناینە کە ئەگەر شۆفیرێو بە ماشین بڎۆ ئەو کەسێو زامڎارش کەرۆ و نەمردۆ و بلۆ. لایەنی یەرەمیچ کە بێ ئاگان جە ڕوەداکەی، بەڵام لاشەنە ویەرۆ و کەسە زامڎارەکەی وینۆ. ئەگەر نەوەزۆرە و یاردی زامڎارەکەی نەڎۆ، پەی نمونەی تەلەفون نەکەرۆ پەی پولیسی و پەی دوکتوری،ئاڎیچ بە تاوانەو وێپارێزنای جە یاردیدای و وەرگێری نەکەردەی جە ئێش و ئازارو فرەتەروو زامڎارەکەی دریۆ بە دادگای و سەزا دریۆ.
جا سەروو بنەماو ئی جۆرە یاسایا و بە تایبەت بنەماو یاساو وەرگێری و سەزادای بکەراو کۆمەڵکوشی و ژنۆسایدی مشۆ سەزاو کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێسەو زەمینە وەشکەری و کڵاوسورە کوردیەکا پێسەو چەمساقی جە کۆمەڵکوشی هەڵەبجەینە جە دادگایە بێلایەنە و تایبەت بە تاوانکاری کۆمەڵکوشی یان ژێنۆسایدی چێشە بۆ؟

موختار کەریمی، ئاڵمان




ره‌هه‌ندی ئیستێتیكا له‌ نمایشی (كه‌سێك.. هه‌ردێت) …. ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

له‌ چوارچێوه‌ی پێنجه‌مین فیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ، تیپی هونه‌ریی رۆژ شانۆگه‌ری (كه‌سێك.. هه‌ردێت) له‌ نووسینی (یۆن فۆسته‌) ده‌رهێنانی (مه‌هدی حه‌سن) ،نمایش كرا.
هه‌ڵبژاردنی ده‌ق بۆ هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك كارێكی ئاسان نییه‌ بگره‌ یه‌كێكه‌ ده‌بێت له‌ فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی نمایشه‌كه‌ پاشان هه‌ڵبژردنی ئه‌كته‌ران بۆ رۆڵ بینین دێت.. هونه‌رمه‌ند (مه‌هدی حه‌سن) ده‌قێكی شانۆیی هه‌ڵبژاردبوو به‌ناوی (كه‌سێك هه‌ردێت) له‌ نووسینی نووسه‌ری نه‌رویجی(یۆن فۆسته‌) ئه‌م نووسه‌ر زۆربه‌ی ده‌قه‌كانی له‌ پێناو مرۆڤایه‌تیین بۆنموونه‌ له‌م ده‌قه‌ شانۆییه‌دا بیرۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت نه‌بوو به‌ شوێنكی دیاركراو یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك یاخود به‌ زه‌مه‌ن و كاتێكی دیاركراو ده‌قی (كه‌سێك.. هه‌ردێت) گوزراشت له‌ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ،سیاسی ، ئابووری.. ئێستای كوردستان ده‌كات.. گومان ، ترس ، دڵه‌راوكێ چه‌مكی سه‌ره‌كی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ن له‌نێوان ژن و مێردێك (ئه‌وی نێر و ئه‌وی مێ). هه‌رله‌سه‌ره‌تای نمایشه‌كه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ردووكیان به‌ گومانن بۆیه‌ به‌دوای شوێنێك یان ماڵێك ده‌گه‌رێن دووربێت له‌ هه‌موو شتێك به‌تایبه‌تی له‌ مرۆڤه‌كان دوور بن گومانه‌كه‌ سه‌ره‌تا لای ئافره‌ته‌كه‌ دوایی به‌هاتنی كه‌سی سێیه‌م (پیاوه‌كه‌) ئه‌و كه‌سه‌ی خانووه‌كه‌ی پێفرۆشتوون گومانه‌كه‌له‌لای پیاوه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت تاكۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه‌ش گومان له‌لای هه‌ردووكیان به‌رده‌وامه‌ له‌وكاته‌ی ئه‌وان به‌دوایی ماڵێك ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هێمنی و ئارامی تیابژین هه‌ر بۆیه‌ ماڵێكی كۆن ده‌دۆزنه‌وه‌ سه‌ره‌تا زۆر دڵخۆش ده‌بن به‌ڵام به‌هاتنی كه‌سی سێیه‌م ژیانیان زۆر ناجێگیر و گوماناویتر ده‌بێت.

لێره‌دا ده‌رهێنه‌ر مه‌هدی حه‌سن له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌ق زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌جۆرێك توانی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆده‌قی نووسه‌ر بكات و ده‌قێكی نمایش ئاماده‌ بكات كه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆی و دیدگای وه‌كو ده‌رهێنه‌رێك له‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌ زۆر به‌روونی بونیاد بنێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر نه‌توانێ مانا و ئاماژه‌ شاراوه‌كانی ده‌قه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ ته‌نیا هه‌مان وشه‌و ده‌قه‌كه‌ وه‌كو خۆی ئه‌كته‌ره‌كان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن له‌و كاته‌دا هیچ گومانی تێدانیه‌ كه‌ ده‌رهێنه‌ر له‌ چه‌مكی ده‌قه‌كه‌ نه‌گیشتووه‌،مه‌هدی حه‌سن ده‌قێكی نمایشی وای بۆ ئێمه‌مان ئاماده‌كردبوو كه‌ بینه‌ر به‌ چێژ وه‌ تێرامانی بۆ روداو دیالۆگه‌كانی ئه‌كته‌ره‌كان ده‌كرد،چونكه‌ ده‌رهێنه‌ر زۆر زیركانه‌ به‌چاوی ده‌رهێنان نه‌ك به‌ چاوی خوێندنه‌وه‌ی ئاسایی كاری له‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌ كردبوو له‌هه‌مووی گرنگتر بینه‌ران چه‌ندین خوێندنه‌وه‌یان بۆنمایشه‌كه‌ كرد ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه‌ له‌ ئامانجه‌كانی ده‌رهێنه‌ر ، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر و پسپۆرانی شانۆ لێكدانه‌وه‌ی جیا جیای خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر نمایشه‌كه‌ ، هه‌موو ئه‌و بۆچوون خوێندنه‌وانه‌ش له‌سه‌ر نمایشه‌كه‌ له‌لای ده‌رهێنه‌ر ماییه‌ی قبوڵكردن بوو.

ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و نمایشه‌و نمایشه‌كانی تری ده‌هێنه‌ر مه‌هدی حه‌سن وه‌كو شانۆیی (ئه‌وه‌ی رویدا هه‌رچی بێت گرنگه‌) و (به‌توڕه‌یی ئاوه‌ر له‌رابردووه‌ بده‌وه‌) بكه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین نیمچه‌ ستایل و شێوازی كاركردن تایبه‌ت به‌ خۆی دیار ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌رووی كار كردن له‌سه‌ر گۆرینی “شوێن” چونكه‌ ئه‌و هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ له‌ ده‌قی نووسه‌ره‌كان شوێنه‌كان تێكبشكێنێ،تا راده‌یه‌كیش به‌ زه‌مه‌نی ده‌قی نووسه‌ریش پابه‌ند نه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كرداری ده‌رهێنان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی داخراو نه‌بێت به‌ڵكو ره‌هاو ئازاد بێت له‌م كاره‌ و له‌ دوو كاری رابردووشی مه‌هدی حه‌سن شوێن ده‌كات به‌ دارستان یان بیابان وه‌كو گوزرشتێك كه‌مرۆڤ هه‌رده‌م له‌ بیابان یان له‌ دارستان خۆی وون ده‌كات بۆنموونه‌ له‌م شانۆگه‌رییه‌دا له‌ ده‌قی نووسه‌ر شوێن ماڵێكه‌ به‌ڵام ده‌رهێنه‌ر كردوویه‌تی به‌ دارستان و ته‌نیا دارێكی وشكی بێ گه‌ڵا له‌ ناوه‌ڕستی شانۆییه‌ كه‌ده‌بێته‌ خه‌ونی ئه‌و ژن ومێرده‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵێك دروست بكه‌ن كه‌ده‌كرێت داره‌كه‌ ببڕنه‌وه‌ بكه‌نه‌ ماڵێك بۆ خۆیان چونكه‌ سه‌ره‌تای دروستكرنی خانوو له‌ دار بووه‌ له‌گه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵی گه‌ڵای وه‌رین كه‌ پانتای ته‌خته‌ی داپۆشییه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ هیچ هیواییه‌ك نییه‌ به‌ڵام ئه‌وان (ژن ومێرده‌) به‌ ئۆمێده‌وه‌ بۆ گه‌ڵا وه‌رینه‌كان ده‌چن له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ره‌تای نمایشه‌كه‌پایسكلێك هه‌یه‌ له‌ژێر كۆنترڵی (ژن و مێرده‌)كه‌یه‌ چه‌ند جارێك هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ پایسكله‌كه‌ ده‌خوولێنه‌وه‌ كه‌هێمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و هێمای زه‌مه‌ن و رۆیشتنش دێت له‌ كۆتایی نمایشه‌كه‌شدا پایسكله‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سی سێیه‌م لێده‌خوڕێت كه‌ كه‌سێكی گوماناوی و نه‌رێنیه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژیانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ پڕ بكات له‌ گومان و دڵه‌وراوكێ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌كانی خۆی هه‌ر بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی نماشیدا جڵه‌وی پایسكه‌له‌كه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌هێمای هێز و ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه‌، وه‌ گومانه‌كانیش له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت .

ده‌رهێنه‌ر بنیادی نمایشه‌كه‌ی له‌سه‌ر شوێن و له‌سه‌ر گومان بنیاد ناوه‌ كه‌ بریتنین له‌ گۆرینی ماڵ بۆ دارستان یاخود بیابان له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ر ماڵه‌ واته‌ سرووتێكی شانۆیی ناو ماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵی بۆ بینه‌ر فه‌راهه‌م كردبوو به‌جۆرێك هاوسه‌نگی له‌ نێوان هه‌ردوو سرووته‌كه‌ دا دروست كردبووه‌ كه‌ ئێمه‌مانان هه‌ستمان ده‌كرد ئه‌و شوێنه‌ی نمایشی تیا ده‌كرێت ماڵێكه‌ له‌ هه‌مان كاتدا دراستانیشه‌ گومانیش له‌لای هه‌ردووكیان بوونی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی كه‌سی سێیه‌م گومان زیاتر ده‌چێته‌لای مێره‌كه‌ هه‌ربۆیه‌ كاتێ گومان ده‌كه‌وێته‌لای پیاو بێگومان وه‌كو زانراوه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتدا توند تیژه‌كه‌ی نێر هه‌رده‌م به‌هێزتر ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لای ئافره‌ت ئه‌م گومانه‌ش زیاتر له‌ كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی بوونی هه‌یه‌ .

گومان له‌نێو هه‌موو تاكێك وله‌ نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك دا بوونی هه‌یه‌ و كارێكی قێزه‌ ونه‌ بێ له‌م كاره‌ شانۆییه‌دا ده‌رهێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری كه‌ ره‌هه‌ندی ئیستێتیكای له‌رووی دیالۆگ و جوڵه‌ و رووناكی وه‌رگرتبوو زۆر فه‌نتازیانه‌ خستییه‌ به‌رده‌م بینه‌ران واته‌ به‌فۆرێكی هونه‌ری كاری له‌سه‌ر گومانه‌كه‌ كردبوو كه‌بینه‌ر چێژی له‌و گوومانه‌ وه‌رگرت ، ئه‌وه‌ش كاری پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی دروسته‌، خاڵێكی تری ئه‌م نمایشه‌ ریتمه‌ كه‌له‌ له‌ هه‌موو شانۆگه‌رییه‌ك گرنگه‌ به‌واتایه‌كی تر ریتم رۆحی نمایشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر توشی وه‌رس بوون نه‌بێت ده‌رهێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ كاری له‌سه‌ر هه‌رسێ جۆر له‌ ریتم كردبوو(ریتمی بینین،ریتمی بیستن ،ریتمی جوڵه‌) كه‌ هه‌ر خاوه‌ن ریتمه‌كه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون .

جوانی ئه‌م نمایشه‌ بوونی چه‌ند دیمه‌نێكی رۆمانسی شانۆیی بوو هه‌رچه‌نده‌ بوێری له‌ نواندنی (خۆشه‌ویستی،ئه‌ڤین ،عشق ،ماچ ،له‌ باوه‌ش گرتن) داهێنان نیه‌ به‌ڵام له‌ نێو كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تیش له‌ نێوكۆمه‌ڵگای كوردی ده‌توانم بڵێم بوێری داهێنانه‌ كارێكی ئاسان نیه‌ كچێك له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كورێك له‌ باوه‌ش بگرێت و ماچی بكات ده‌رهێنه‌ر دیمه‌نی له‌باوه‌ش كردن و ماچكردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ به‌ جوانی كاری له‌سه‌ر كرابوو كه‌ ئامانج له‌و دیمه‌نانه‌ ورووژێنه‌ر وسێكسی نه‌بوو بۆ بینه‌ران ئه‌وه‌نده‌ی دیمه‌نێكی ئه‌فسوناوی له‌ نێو شانۆی رۆمانسی بوو ره‌هه‌ندێكی جوانناسی سه‌رنج راكێش بوو له‌لای بینه‌رانیش هه‌ر به‌و ره‌هه‌نده‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆكرا، كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی نه‌بوو.
ئه‌وداره‌ ی كه‌ له‌ناوه‌راستی شانۆ بوونی له‌رووی جۆر و بگره‌ شێوه‌كه‌شی له‌ له‌ داره‌كه‌ی شانۆگه‌ری (به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گۆدۆ)ی بیكێت نزیك بوو یان ده‌كرێن خوێندنه‌وه‌ی دار سێوه‌كه‌ی (ئاده‌م و حه‌وا)شی بۆ بكرێت لێره‌ ده‌رهێنه‌ر له‌ نێو داره‌كه‌ی سیمای ئافره‌تێكی دروستكردبوو له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و سیمایه‌ له‌شێوه‌ی هێلانه‌ش بوو ده‌شێ ئه‌و شوێنه‌ یان ئه‌و ماڵه‌ هێمن وئارامه‌ بێت كه‌ئه‌و(ژن و مێرده‌) به‌دوایی ده‌گه‌رێن زۆرجاریش ئه‌و سیمایه‌ ئه‌وه‌ی ده‌بخشی كه‌ گوومان به‌رده‌وام له‌ناوه‌ی هه‌موو تاكێك بوونی.

كاتێ نواندن و ده‌رهێنان هاوتای یه‌ك ده‌بن له‌به‌رجه‌سته‌ كردندا نمایشێكی سه‌ركه‌توو له‌ دایك ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ دوو توخمه‌دا ئاست نزم بێت كاریگه‌ری نه‌رێنی ته‌واوی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی نمایشه‌كه‌ ده‌بێت له‌م نمایشه‌دا (یوسف عوسمان ، چاوان خه‌لیل ، دلشاد) ئه‌كته‌ری ئه‌و نمایشه‌ بوون به‌داخه‌وه‌ تائێستاش له‌لای هه‌ندێك له‌ بینه‌ران وا باوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێك زۆر له‌سه‌ر شانۆ ده‌ركه‌وت یان دیالۆگی زۆر بوو ئه‌وه‌ ئه‌كته‌رێكی باش و سه‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه‌ زۆر جار ئه‌كته‌ری وا هه‌بووه‌ به‌یه‌ك جوڵه‌ یان چه‌ند دیالۆگێكی كه‌م توانیویه‌تی به‌ جوانترین شێوه‌ نواندنه‌كه‌ی بكات و په‌یامه‌كه‌ی خۆی به‌ بینه‌ران بگیینێت ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ ئاماژه‌ی پێبده‌م نواندنه‌كه‌ی (م.یوسف عوسمان) له‌ رۆڵی “پیاوه‌كه‌” له‌م نمایشه‌دا راسته‌ كه‌م ده‌ركه‌وت و دیالۆگه‌كانی كه‌م بوو به‌ڵام به‌هۆی بوونی ئه‌زموونێكی زۆری نواندن توانی له‌رێگه‌ی جوڵه‌، ئاماژه‌ ، هێما و گوزراشته‌كانی جوانترین كاره‌كته‌ری (ده‌سه‌ڵاتدار ، نیاز ناپاكی، فێڵباز )پیشان بدات ئه‌كته‌ری خاوه‌ن توانست (چاوان خه‌لیل) كه‌رۆڵی “ئه‌وی مێ”ی به‌رجه‌سته‌كردبوو به‌ جۆرێك له‌چه‌مكی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ گه‌یشتبوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو وورده‌كارییه‌كانی جوڵه‌ و گوزارشته‌كان كردبوو زۆریش به‌ بوێری ئه‌نجامی دا كه‌سایتییه‌كه‌ی زۆر ئاڵۆزبوو زۆرجار له‌لوته‌كه‌ی توڕه‌یی ،دڵه‌راوكێی نواندن بۆلوته‌كه‌ی نواندنی رۆمانسی جگه‌ له‌ ماندووبوون و هه‌ڵ و كۆششی خۆی شیكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری ره‌هه‌ندی كه‌سایتیه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر هۆكاری سه‌ركه‌تووی چاوان بوون له‌ به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵه‌كه‌ی.

زۆر جار بوونی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌كته‌ر ده‌تواندرێت بوونی خۆی و توانسته‌كانی ده‌ربخات (دڵشاد شهاب) رۆڵی كه‌سایه‌تی “ئه‌وی نێر”ی به‌رجه‌سته‌ كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی باشی له‌ چه‌مكی شانۆگه‌رییه‌كه‌و رۆڵه‌كه‌ی خۆی هه‌بوو هاوتای نواندنی (چاوان) كه‌ هه‌ردووكیان هاوكاری یه‌كتر بوون توانی سه‌رنجی زۆرێك له‌ بینه‌ران بۆخۆی رابكێشێت به‌تایبه‌تی نواندنه‌ رۆمانسییه‌كان .
له‌ كۆتاییدا ده‌ست خۆشی له‌ ستاڤی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ ده‌كه‌م به‌هیوای كاری باشتر و به‌رده‌وامی.




له‌ شاعیری تورك (ئۆرهان وه‌لی)ـه‌وه‌ … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

هیتله‌ر ده‌بێته‌ شیعر

هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی
شیعرنووسینم تاقی كرده‌وه‌
چیم ده‌ست كه‌وت ؟
هیچ …
لیره‌ به‌دوا ، ده‌بم به‌ ڕێگر
با دز و ڕێگر بزانن
ماده‌م ڕزقم له‌ده‌ست ده‌رهێنان
ئیدی كاریان له‌ناو چیایاندا نه‌ما
با بفه‌رموون
جێی من بگرنه‌وه‌
سه‌رسوڕهێن له‌ دونیای ئه‌ده‌بدا هه‌یه‌ .

  • له‌ پێناوی نیشتماندا

چه‌ندمان
له‌ پێناوی ئه‌و وڵاته‌ی دا
هه‌ندێ مردن
ئه‌وانی دی وتاریان دان .

  • من ئۆرهان وه‌لی

من ئۆرهان وه‌لی
داهێنه‌ری قه‌سیده‌ی به‌ناو وبانگی
(( به‌ داخه‌وه‌ بۆ سلێمانه‌فه‌ندی ))
بیستم به‌ كوڵه‌وه‌
له‌ ژیانی تایبه‌تیم ده‌پرسن
كه‌واته‌ با بۆتانی باس بكه‌م :
یه‌كه‌م من مرۆڤم
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئاژه‌ڵی سێرك
یا شتی له‌و بابه‌ته‌ نیم
لووتێك و دوو گوێم هه‌یه‌
به‌ڵام له‌و قۆزانه‌یش نیم
له‌ ماڵێكدا ده‌ژیم
كار ده‌كه‌م
سه‌رم به‌ ته‌م نه‌ئاخنراوه‌ و
پشتیشم به‌ مۆری په‌یامبه‌رایه‌تی
مۆر نه‌كراوه‌ .
وه‌ك پاشاكانی ئینگلیز بێفیز نیم
ئۆرۆستۆكراتیش نیم
وه‌ك جه‌لال به‌یار
كوڕی خاوه‌ن ئاخوڕان ..
زۆرم حه‌ز له‌ سپێناخه‌
عاشقی هه‌ویره‌مه‌نی به‌له‌زه‌تم .
چاوم له‌ پاره‌ نییه‌
له‌وه‌دا سوێندتان بۆ ده‌خۆم .
خۆشه‌ویسترین هاوڕێم
ئۆكتای ڕه‌فعه‌ت و مه‌لیح جه‌وده‌ته‌
دڵدارێكی به‌ڕێزیشم هه‌یه‌
ناوی ناده‌م
با پاشان مێژوونووسانی ئه‌ده‌ب
بیدۆزنه‌وه‌
هه‌ندێ جار
بایه‌خ به‌ شتی بێ بایه‌خ ده‌ده‌م .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ناو نووسه‌راندا ده‌گوزه‌رێ
هه‌رگیز جێی سه‌رنجی من نییه‌
ڕه‌نگه‌ سه‌دان خوی دیشم هه‌بن
جا من چوزانم ؟
لێ گێڕانه‌وه‌یان سوودی چییه‌ ؟
ئه‌وه‌ی نه‌مگوتووه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی وایه‌ گوتوومه‌ .

  • ئۆرهان وه‌لی ، ساڵی 1914 له‌ دایك بووه‌ ، فه‌لسه‌فه‌ی له‌ زانستگه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ خوێندووه‌ . ماوه‌یه‌ك كاری ڕۆژنامه‌نووسیی كردووه‌ . تا له‌ ژیاندا بوو چه‌ندان كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ .
    ئه‌م شیعرانه‌ی له‌ ( مختارات من الشعر التركی )یه‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سووری – 1995 كراون به‌ كوردی .



دووفەیسبووکە چیرۆک: Taxi storiesدوو برادەری جوان: جەلال قادر

(پێشكەش بە تۆ)
ئەم بەیانییە لەسەر جادەكەی (رەحیم ئاوا) ڕاوەستابووم چاوەڕووانی نەفەرم دەكرد. لە دوورەوە خانمێكی قژ كورتم بینی، قاپووتێكی خاكی پۆشیبوو ، ملپێچیێكی سپی بەسەر سنگییەوە شۆڕ كردبوەوە..هەر كە نزیكم كەوت ناسیمەوە….دەستی بە پێكەنین كرد و وتی دەتوانی بمگەیەنیتە (لای مەحكەمە).
لە كورسییەكەی پشتەوە دانیشت و لەناو جانتاكەی بڕێك فایلی دەركرد و بەقەلەم جافێك چەند یادداشتێكی نووسی بە بزەی پێكەنین وتی:
ماوەیەكە تەنز لەسەر عەشق و دڵداری نانووسیت؟

  • كەواتە بە تەنزەكانم دەمناسیتەوە؟
  • خۆت لە گێلی مەدەو بەسە ئیتر …دەمەوێت چیرۆكێكت بۆ بخوێنمەوە بیكەیت بە بابەتی هەفتەی داهاتووت.
    فەرموو…….. –
    بەرگی فایلێكی هەڵدایەوە وتی: هەبوو نەبوو بە كچ و كوڕێك یەكتریان زۆر خۆشدەویست
  • بەلێ……
    ….. + بەلێ چی…چیرۆكەكە هەر ئەوەندە بوو ، بۆ خۆت تەواوی كە
    كەمێك بیرم كردەوە: زۆر باشە…هەبوو نەبوو بە كچێك وكوڕێك یەكتریان زۆر خۆشدەویست…بەداخەوە بۆ یەكتر نەبوون….
  • دوایی بوون بە برادر…..
  • بوون بە برادەر…بوون بە برادەر …ئا ئینجا سەیریان كرد برادەرییەكە زۆر خۆشترە لە خۆشەویستی یەكە!.
    . چونكە خۆشەویستی یەكە پڕ بوو لە گریان و چاوەڕووانی +
  • كەواتە هەبوو نە بوو بە كچ و كوڕێك یەكتریان زۆر خۆشدەویست، بۆ یەكتر نەبوون، دوایی بوون بە دوو برادەری جوان…..
  • كچەكە بوو بە محامی و كوڕەكەش بوو بە شوفێری تاكسی.
    هەردووكمان دامان لە قاقای پێكەنین وهەتا گەیشتینە ناو بازاڕ لەخۆشیا دەستم لە سووكان بەرداو لە ترافیك سوورش نەدەوەستام!.

Taxi stories مامۆستا و قوتابی :
دونیا زۆرگەرم بوو تەبریدی تاكسیەكەم داگیرساندبوو. نزیك بە فلكەی (تەپەی مەلا عبدللا) مامۆستاێیكی دێریینم بینی لەسەرخۆ ڕێێ دەكرد و كەمێكش بەلای چەپ دەشەڵی

  • فەرموو مامۆستا گیان. … سەركەوە
    (چەند ناخۆش بوو بۆ من مامۆستاكەم بەو پیرییە ببینم)
    مامۆستاكەم گۆچانەكەی دەستی لەنێو قاچی داناو بەتەنیشتمەوە دانیشت، هەناسەیەیكی قوولی هەلمژی و وتی: كوڕی خۆم وادیارە دەمناسیت؟
  • بەلێ مامۆستا بەڕێزتان شەش ساڵ وانەت پێداووم
    . + ڕاستدەكەیت …زۆرجار كۆنە قوتابییەكانم دەبینم و سلاوم لێدەكەن و نایانناسمەوە
  • كێشە نییە مامۆستا …گرنگ ئەوەیە ئیمە تۆ بناسیینەوە…چونكە ئەگەر تۆ نەبوویتایە ئێستا من كەسێكی نەخوێنەوار دەردەچووم……
  • ئەی تۆ كوڕی شیرینم.. خوێندنت تەواو كرد؟
  • نەخێر مامۆستا …جەنگی عێراق و ئێران و بەردەوام شەڕ و سەربازی و برسییەتی مۆلەتی نەدا بە ژیانم خوێندن تەواوكەم.
    +كوڕی خۆم گوێی مەدەرێ…گرنگ ئەوەیە تۆ ئێستا وەك مەرد ئیش دەكەیت و موحتاجی كەس نیت.
    ئاهێكم هەلكێشا و وتم. : مامۆستا گیان…ئەو شتانەی لە ئێوەوە فێر بووین. دایك و باوكشم نەیاندەوانی فێرمان كەن…ئێمە كۆمەلێك مندالی هەژار بووین ئێوەش خەمخۆری ئێمە بوون…بەلام چیبكەین جەنگ هەموومانی پەرتەوازە كرد.
    لەم كاتە هەستم كرد مامۆستاكەم باوێشك دەدات و خەوی دێ.
  • مامۆستا گیان …ئەگەر دەتەوێت بنوویت بنوو…مەترسە من مالتان پێ دەزانم
  • نەخێر كەمێك ماندووم.
  • بنوو مامۆستا گیان بنوو..حەقتە ماندوو بیت..سی سال زێترە بە دڵ و بە گیان وانە دەلێتەوە…تۆ نەوەیەكی زێڕینت بە بەرهەم هێنا …تۆ دەرگەی ژیانت بۆ كردینەوە… دوژمنش ژیانی لێكردیینە دۆزەخ!.
    مامۆستا كەم پێی لێڕاكێشاو بە ئاسپایی وتی : ناو ماشێنەكەت چەند فێنك و خۆشە
    پرخەی هات و خەوی لێكەوت.
    تەبریدەكەم ساردتر كرد و مۆسیقا یەكی ئارامم داگیرساند و بەرەو مالی مامۆستاكەم لەسەرخۆ كەوتمە ڕێ.



نامه‌كانی ئیشق هه‌موو به‌یانییه‌ك … سه‌ردار جاف

           بۆ  .........  رۆزه‌ ،  ژنی شۆخ و شه‌نگ و خان و مان.

1 – ئه‌م به‌یانییه‌ روحی چیمه‌نی كیژ و كوڕان بۆنی ئه‌وینی گرتووه‌، ئاوه‌زم سه‌راپا شیلاوی ئیشقی تۆی لێوانلێوه‌، له‌ سه‌ر گوێسه‌بانه‌ی ڤالانتاینه‌وه‌ جریوه‌ی ئه‌وینم نێرگزه‌جاڕێكی یه‌قین و ئه‌به‌دییه‌، په‌نجه‌ ته‌زیوه‌كانت بنێ نێو له‌پمه‌وه‌، با وه‌ك جه‌سته‌ت له‌ ئامێزم گه‌رمیان دابێنم، لێوه‌كانت به‌ قه‌د و قامه‌تی ماچا هه‌ڵزنێنه‌، شنه‌ی سپێده‌ دڵسۆزترین كه‌سی منه‌ به‌وی بسپێره‌ بۆم دێنێ، نه‌كه‌ی ئه‌و ماچه‌ پڕ شیلانه‌ی هه‌نگوینی به‌ بادا ڕه‌وانه‌ بكه‌ی نه‌با ببێته‌ گێژه‌ڵوكه‌ و ئه‌و چاوه‌ ڕه‌شانه‌ی چاوه‌نواڕیم كاڵ بكاته‌وه‌، هێنده‌ ئاشقتم نه‌ك به‌ خه‌یاڵ گه‌ره‌كمه‌ به‌ كرده‌نیش هه‌میشه‌ ده‌ست له‌ملانێم بكه‌ی، غوربه‌تیم به‌ نیگای سۆماكانت ده‌تارێ، چاوه‌ڕوانیم به‌ بزه‌یه‌كت ده‌بێته‌ خانه‌خوێی جه‌ژن و هه‌ڵپه‌ڕكێ داده‌به‌ستێ، به‌ گه‌وره‌یی و جوانی ئه‌م سپێده‌ كاتێ پێڵوی چاوه‌كانت هه‌ڵده‌بڕی و باڵه‌كانت ڕاده‌وه‌شێنی بیری ماچه‌كانی لێوه‌ به‌ ترسه‌كانم بكه‌وه‌، یه‌كه‌مین جێ ژوانی ماچ گه‌واهیمان بۆ ده‌دا، ئه‌و ده‌مه‌ی داچه‌میمه‌وه‌ ده‌سته‌كانتم ماچ كرد ، سه‌راپا هه‌موو له‌زه‌ت و شیله‌ی ئیشقی خۆم به‌ سه‌ر له‌پی ده‌سته‌كانتان باران و شۆڕ بوونه‌وه‌ به‌ سه‌ر په‌نجه‌كانت، ئه‌م به‌یانییه‌ بیری یه‌كه‌م ئاوێزان بوونمان له‌ باڵه‌فڕخانه‌كه‌ بكه‌وه‌، چ هه‌ستێك بوو شاگه‌شكه‌ی كردین، ئه‌م به‌یانییه‌ بیری ئه‌وكه‌ پڕ له‌ گریانه‌كه‌م بكه‌وه‌ كه‌ نه‌م ده‌ویست له‌ من بچی، بیری ئه‌و نامه‌ی ڕۆژی دوایی بكه‌وه‌ سه‌راپا ژینمانی گۆڕی ، ئه‌و ده‌مه‌ په‌نجه‌كانت به‌ تاسوقه‌وه‌ وه‌ك ناخت دوان، گوتیان : )) كه‌ هاتم توند له‌ باوه‌شتم بگره‌ )) به‌یانیت به‌ یادی یه‌كه‌م ئاوێته‌بوونی یه‌كتریمان جوانتر بكه‌ ، به‌یانیت گوڵ گوڵه‌كه‌م ، له‌ گوڵ گوڵتر .
ئه‌ڵمانیا
14 / 2 / 2019




رەوشتی سیاسی بۆتە کۆیلەی بەرژەوەندییەکان … رەزا شوان

لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ ئەوانەی کە لێکـدانەوەی رەوشتی سیاسییان کـردوون، هـاوڕانین و نەگەیشـتوونەتە پێـناسەیەکی یەکگـرتوو. هەنـدێکیان وا لێکـیان داوەتـەوە کە رەوشـتی سیاسی کۆمەڵـێک بەهـایە پەیوەندییەکـانی نێـوان کۆمەڵەکـان و دەوڵەتـان رێکـدەخـات، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یەکتری، هەروەکو بیرمەنـدی مەزنی ئیسپانی (فـرەنسیسکۆ دو فـیتۆریا:١٤٩٠ـ ١٥٤٦) وا لێکـیداوەتەوە. بەڵام میکافـیلییەکـان کە سەر بە تـیۆری میکافـیلین پێیان وایە کە (ئامانج پاکانە بۆ هۆکارەکان دەکات) بە پشتبەستن بە زیـرەکی و بە فـڕوفـێڵ و هەڵخەڵەتانـدن، هەنـدێ جاریش بە هـێز و سەرکوتکردن، لە پێناوی بە دیهـێنانی ئامانـج دا.

تێپەڕین بە تیۆرە براغـماتییەکـان، کە پاکانە بۆ گۆڕین و سنووربەزاندن و تاوانەکـان و کارە نایاسایی و ناڕەوشتییەکان دەکەن، لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتـدا. ئەمەش بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییە مرۆڤـایەتییەکانەوەن، کە رێ بە هـیچ پێشـێلکـارییەک نـادەن کە مافەکـانی مـرۆڤ پێشێل بکـرێن.
لە ئەمـڕۆدا رەوشـتی سـیاسی لە پاشەکـشێدایە و بـووە بە کۆیـلەی بەرژەوەنـدییەکـانی دەوڵەتان و دەسەڵاتپەرستان، هەموو یاسا رەوشتییەکـان و چەمکەکانی دادپەروەری و مافەکـانی مـرۆڤ و مافەکـانی گـەلانی ستەملێکـراو و مـاف زەوتکـراو، بەڵکو هـەموو پـێوەرە مرۆڤـایەتییەکـان لـە سایـەی بەرژەوەنـدی و نـاڕەوشـتیی سیاسیدا لاوازبـوونە، تەنانەت پشتبەستن بە پێوەرە رەوشتییەکـانی نێوان دەوڵەتانیش پاشەکشێیەکی زۆریان کـردووە.. بـەرژەوەنـدی بـۆتـە پـێوەری دۆسـت و نەیـار. وەکـو دەبینـین هـاوکــاری و پەیوەندیی نێوان دەوڵـەتان، لەسەر بنەمـای بەرژەوەنـدییە، تەنانەت گەر ئەم هـاوکاری و پەیـوەنـدییانـە، لەســەر حـیسابی چـەوســانـەوە و پێـشـێل کـردنی مافەکـانی گـەلانـی ستەملکـێراویش بن، بە لایانەوە گـرنگ نیـیە، گـرنگ بەرژەوەندییەکـانیانە. ئەمەش بە تـەواوی بـە پێچـەوانەی جـاڕنامەکـانی مافـەکـانی مـرۆڤ و مافـەکـانی گـەلان و مافـی بڕیاری چارەیخۆنووسینی گەلان و یاسا نـێودەوڵـەتییەکـانەوەیە.

بۆ نموونە سنوربەزاندنی تورکیا و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی رۆژئاوای کوردستان و کوشتنی بە دەیان کوردی بێتاوان و ئاوارەکردنی بە هەزاران خێزانی کورد. نە ئەمریکا و نە رووسیا و نە بەریتانیا و نە دەوڵەتانی عـەرەبی و ئیسلامی، تەنانەت کەمترین شت لۆمەی تورکیایان نەکرد، ئەمەش شەرمەزاری و بێـڕەوشتیی سیاسییە، چونکە کەم یا زۆر بەرژەوەنـدییان لەگەڵ تورکیادا هـەیە، یا رووسیا کە هـێزێکی لە شاری عـەفـرین بـوو، بـۆ بەرژەوەنـدی ئابـووری و سـیاسی و چـەک فـرۆشـتن بـە تورکـیا، هـێزەکەی کشانـدەوە و چـرای سەوزی بۆ تورکیا هەڵگـرد کە عەفـرین داگیربکات، کە بە هـەزار خێزانی کوردمـان لەم شارە کوردستانییەدا، لە ترسی دڕندەیی و خوێنڕێژی و نامەردی سـوپای تورکیا، شارەکەیـان بەجێهـێشتوون. ئەمەیە ناڕەوشـتی سیاسی.

کورد گەرچی تا ئەمـڕۆ خـاوەن دەوڵەتی خۆی نییە، هەموو کاتێکیش بووە بە قوربـانی بەرژەوەندی و پیلانەکانی وڵاتـە زلهێزەکان و ناوچەییەکان.. بێگومان کورد بەهێزترین هـاوپەیمانی دەوڵەتـانی هاوپەیمانە لە دژی داعـش، کەچی ئەمـریکا چـرای سـەوزی بۆ سوپای عـێراق و ئێران و تورکیا و میلیشیاکـانی حەشدی شەعبی هەڵکرد، کە بە چەک و تانکی ئەمریکییەوە پەلاماری شاری خورمـاتوو و خانەقـین و مەخموور وکەرکووکی کوردستانی بدەن و داگیریانیان بکەن.

هێزەکانی ئەمریکا کە لە کەرکووک چاوی خۆیان لەم تـاوانە پۆشی و لۆمەشـیانیان نەکـردن، ئەمـەیە ناڕەوشـتی لە سیاسەتی دەولـی دا. پێشــمەرگە و شەرڤـانانی قـارەمانی کـورد لە باشـوور و لە رۆژئـاوای کوردسـتان، کە ئەفسانەی داعشیان تێکشاند، رۆڵێ سەرەکییان لە شکستهێنانی داعش هەبوو و هـەیە، ئەوەتا ئەو شەڕە دەستە و یەخەیەی کە شەرڤانانی کورد لە باغـۆز دەیکەن کەم وێنەیە لە جیهانـدا.. بـەڵام بە دووری نـازانـم کە لە پـاداشـتی ئـەم قـوربانیـدان و گـیانفـیدایـەی شۆڕشگـێڕانی کوردمـان، دیسان دەوڵـەتە زلهـێزەکان لە پێـناوی بەرژەوەنـدی خـۆیان، ناپیاویمان لەگەڵدا بکەن و چـرای سەوز بۆ تورکیا و سوریا هەڵبکەن و وەک شۆڕشی ئەیلوولی (١٩٦١) ئاشبەتاڵیمان پێبکەن و بە گورگان خواردمان بدەن و ژینوساید کورد بکەن و خاکـمان داگیربکەن و سەرەوت سامانمان بە تاڵان بەرن و دەربەدەرمان بکەن. چونکە رەوشتی سیاسی بـووە بە کۆیـەلی بەرژەوەندییەکـان. کۆمـاری کوردسـتانیش لە مەهاباد (١٩٤٦) نموونەیەکی ترە، کە بووە قوربانی بێڕەوشتی سیاسی و بەرژەوەندیی دەوڵەتە زلهێزەکانی وەک رووسیا و ئەمـریکا.. ئەمانە و بە دەیان نموونەی تـری هاشا هەڵنەگر و شەرمەزاری، ئەوە دەسەلمێنن کە بەرژەوەندی شکستی بە رەوشـتی سیاسی و بە دادپـەروەری و بە مرۆڤایەتی و بە مافەکانی گـەلانی نیشتمان داگیرکـراو هـێناون.

ئەو چەمک و پێوەرانەی کە تا دوێنی کۆڵەکەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بوون، لە ئەمـڕۆدا پشـتگوێ خـراون و بایەخـیان نەماوە. لە ئەمـڕۆدا بەرژەوەندییەکـان بوونـەتە پـێوەری دوسـت و دوژمـن، لە دیـدی بەرژەوەنـدییەکـانەوە دەڕواننە دۆسـت و دۆژمـن، دۆژمن دەبێت بە دۆست و دۆست دەبێت بە دوژمن، شۆڕشگێڕان و ئـازادیخوازان دەبن بە تـیرۆرست و تیرۆریستانی راستی و دەوڵـەتە تیرۆریستییەکـانیش، دەبـن بە دۆست و دیموکراتی، گەر سوریش ئەوە بزانن کە ئەمە لادانە لە رەوشـتی سیاسی و لە یاساکان.

تەنانەت لە نێو خودی دەوڵەتانیشدا بە تایبەتیش دەوڵەتانی رژێم دیکتاتۆری و دەسەڵات خۆسەپێنراو و قورخکـردوودا، زۆر بە زەقی رەوشـتی سیاسی شکـستی هـێناوە و بووە بە قـوربانی بەرژەوەندییەکـان و پۆست و دەسەڵات.. بۆیە رەوشـتی سیاسی لە سایـەی بەرژەوەندیدا هیچ بەهایەکی نەماوە، کار بە تيۆری (ئامانج پاکانە بۆ هۆکارەکان دەکات) کاری پێـدەکەن، زەرمـەندی یەکەمـیش گـەلانی مـافـخـراو و نیشـتمان داگـیرکراوی وەکو ئێمەی کورد، کە زۆرترین و گەورەترین بێڕەوشتی سیاسییان لە دژمان ئەنجام داون.




:له‌ به‌ندیخانه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ !.. نوسینی هه‌ژار ته‌ها

دۆخی په‌نابه‌رانی كورد له‌ناو مشتومڕه‌ سیاسیه‌كاندا
ڕه‌نگه‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نه‌خۆش له‌ دوورگه‌كانی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆوه‌ بۆ ئوسترالیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی (سیناتی ئوسترالیا)ه‌وه‌ له‌دژی ویستی حكومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی زۆرترین مشتومڕی سیاسی و میدیایی به‌مدوایانه‌ به‌دوای خۆیدا هێنابێت.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن ، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ كراون و هه‌رگیز ئوسترالیا مافی په‌نابه‌رێتیان پێنابه‌خشێت.
بۆیه‌ له‌پاش بڕیاری گواستنه‌وه‌یان هیوایه‌كیان بۆدروست بوو كه‌ بتوانن له‌و دوو دوورگه‌یه‌ ڕزگاریان بێت كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌دۆخێكی مرۆیی خراپدا له‌وێ‌ ده‌ژین. به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و هیوایه‌ كۆتایی پێهات كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا بڕیاریدا به‌ كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی كریسمس به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له‌و دوورگه‌یه‌ش نیگه‌رانی به‌دوای خۆیدا هێنا ، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان كۆتاییان هێناوه‌ به‌ كۆچی قاچاخی ده‌ریایی و هه‌ر په‌نابه‌رێك بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی خۆی ده‌كرێته‌وه‌ یان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی داوه‌ لێوه‌ی بچێت بۆ ئوسترالیا. بۆیه‌ به‌ گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی حكومه‌ت، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ نه‌خۆشانه‌ ده‌توانن به‌ ویستی خۆیان له‌ دوورگه‌ی كریسمس بمێننه‌وه‌ به‌ڵام ناتوانن بگه‌نه‌ خاكی سه‌ره‌كی ئوسترالیا، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز كه‌سی تر بیر له‌ كۆچی قاچاخی به‌له‌م نه‌كاته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت “یاری” به‌ سیسه‌ته‌مه‌كه‌ بكه‌ن و بیانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كی تر بگه‌نه‌ ئوسترالیا ، ئه‌وا ناتوانن.
سیاسه‌ته‌ تونده‌كانی ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی به‌له‌می قاچاخ جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاره‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیش، كه‌ سه‌رجه‌میان ئه‌و كه‌مپانه‌ به‌ به‌ندیخانه‌ داده‌نێن.
بۆیه‌ ، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا ، ڕه‌نگه‌ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌و دوو دوورگه‌یه‌وه‌ بۆ دوورگه‌ی كریسمس هه‌ر گواستنه‌وه‌ بێت له‌ ” به‌ندیخانه‌یه‌كه‌وه‌” بۆ ” به‌ندیخانه‌یه‌كی تر”.

نوسینی: هه‌ژار ته‌ها




بۆهەڵەبجە … فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

دیسان واشانزەی سێیە
یادی هەڵەبجەکەمە
شاربەجارێ ڕەشپۆشن
هەموودڵپڕ لەخەمه.

جیهان ئەمڕۆ،ڕووگیرە
بۆڕۆژێکی مێژوویی
یادی مۆمیاکردنی
شارێکە بەزیندوویی.

گەردوونیش مات وزیزە
سەرۆکەکان بێدەنگن
من گوێم لەهەڵەبجەیە
پێیان دەڵێ دەبەنگن.

هەزارهێندە دڵڕەقبن
عاشقم بەسەوزایی
من شارم،ئاوەدانیم
نامفەوتێنێ،کیمیایی.