چۆن گۆڕان، بۆ”پرۆکسی”ی پارتیی، وەرچەرخا؟ … کامیار سابیر

چەمکی پرۆکسی proxy لە سیاسەتدا، بە مانای کاری بە وەکالەت، نوێنەرایەتییکردنی دەوڵەتێک یان لایەنێک، یاخود هەندێ جار بەمانای کاری عەمالەت، دێت. گۆڕان، ئێستا باشتریین پرۆکسیی بۆ سیاسەت و ئەجێنداکانی پارتیی، لەسەرتاسەری کوردستانی عێراقدا بە گشتیی و لە ناوچەکانی سلێمانیی و گەرمیانیش، بەتایبەتیی، دەکات. لەسەردەمی دروستبوونی قیادەی موەقەت( موئەقەت)ی پارتییەوە، دوای ئاشبەتاڵی ١٩٧٥، کوڕانی بارزانیی، هەندێ پێشمەرگەیان ناردەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کە پێوەندیی ژێربەژێریان لەگەڵ رژێمەکەی صەدامدا هەبوو، بۆ ئەوەی قیادە و کادیرەکانی کۆمەڵە و یەکێتیی، تێرۆر بکەن.

دوو لەو پێشمەرگانە، قالەفەرەج و تەحسین شاوەیس بوون کە سەرکردەی ئەوکاتی یەکێتییان( حەمەغەفور ئاغجەلەریی) لە سەرەتای پەیدابوونی مەفرەزە سەرەتاییەکانەوە، کوشت. یەکسەر، بەهەلیکۆپتەر بردران بۆ ئیستیخباراتی شیمال و دواتر لە چەمچەماڵ، بە رەسمیی، بوون، بە جاشی مەفرەزە خاصە و جاش-پێشمەرگایەتییان دەکرد. لە واقیعدا، هەر پێشمەرگەی دڵسۆزی پارتیی و رێبازی بارزانیی، بوون. لە کۆتایی حەفتاکانیشەوە تا کوژرانی خۆیان، تەنیا و تەنیا لە یەکێتیی، شیوعیی، حسک، حیزبە عێراقییە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بزوتنەوەی ئیسلامییان کوشتووە، یەک پێشمەرگەی پارتییان، بە هەڵەیش، نەکوشتووە.

ئێستا، قیادە و کادیرەکانی گۆڕان، زۆربەی هەرە زۆریان، بەتایبەتیی گەنجە ئیخوانییەکان و کۆنە یەکێتییەکان، لە زەلیلکردنی سلێمانیی و خزمەتکردن بە پارتیی، لە سووککردنی ئۆپۆزیسیۆن و بێئۆمێدکردنی خەڵکدا، رۆڵی تەحسین شاوەیس و قالەفەرەج، بۆ پارتیی دەبیینن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا لە ناو گۆڕاندا وێڕای قیادییەکان، دەیان تەحسین شاوەیس و قالەفەرجی مۆدێرنتر، گەنجتر و بەتەجروبەتری تێدایە و بە دیجیتاڵ، مورتەزیقەیی بۆ پارتیی دەکەن. ئەگەر تەحسین شاوەیس، کوڕی بارزانیی بووبێت، ئەوە گەنجە ئیخوانیی و ئەکادیمیستە قبول خاصە خوێندەوارەکانی! گۆڕان کە بڕیار بوو برای کوڕەکانی نەوشیروان موصطەفا-نم- بن، هەموویان لە تەحسین شاوەیس زیاتر خزمەتی سەڵطەنە و هەژموونی چەتەگەرییی بنەماڵەی بارزانیی، دەکەن.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا بوو، قەرار بوو گۆڕان، پرۆژەی گۆڕیینی سیستەمی سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بێت. قەرار بوو دژی بنەماڵەکان و قۆرغکارییەکانیان، هەروەها دژی گەندەڵیی، دزیی و چەتەگەریی بووەستێتەوە. لەسەر ئەرضی واقیعیش، رێک پێچەوانەی هەموو ئەوانەی سەرەوە، دەکات. ئەصڵەن هەر دەبێ لەوە بکۆڵیینەوە کە ئایا گۆڕان لە بناغەدا، پرۆژەیەک بوو بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتیی، بۆ دادپەوەریی سیاسیی، بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵیی و بۆ دژایەتییکردنی تەوریثی سیاسیی بنەماڵەکان، یان رێک بە پێچەوانەوە، پرۆژەیەک بوو، عوقدەی و تۆڵەی شەخصیی بوو، بۆ فەشەلی سیاسیی چل ساڵ، دیزاین کرابوو. نم، لە دوا ساتەکانی تەمەنیدا، ویستی بەشێک لە دزیی و نیعمەتی چەتەگەرییەکانی کوردایەتیی، لە لەعنەتی بیزنسی نەوت و سەرمایەگوزاریی تاڵانیی لە کوردستاندا، بۆ منداڵەکانی بپچڕێت. سیحری ئەم جادووگەرییەی پیاوێک لە پەنا سیاسەت بۆ هەژاران و عەدالەتی کۆمەڵایەتییەوە، کوڕەکانی کرد بە خاوەنی صەدان میلیۆن دۆلار، زەمەن هەڵیدەداتەوە، بەڵام هەموو ئەوانەی ئێستا لە ژێر سێبەری کاریزمای نم-ەوە رەخنە لە گۆڕانی ئێستا دەگرن، بەشی هەرە زۆریان، زۆر باش دەزانن، ماستەرمایندی ئەم قۆرغکاریی و بەبنەماڵەییبوونەی گۆڕان، شەخصی نم، خۆی بووە.

راستە رێکخەری پێشوو، یەکێک لە سیاسییە هەرە خوێندەوارەکانی کوردستان بوو، مەیداندار و سیاسییەکی بەزەبروزەنگ بوو، مێژوویەکی پڕ لە تەناقوضی سیاسیی هەیە لە ژیانی سیاسیی و عەسکەریی( پێشمەرگەیایەتیی) دا، کاریزمایەکی لۆکاڵیی( بەتایبەت لە سلێمانییدا) هەبوو، بەلام واقیع ئەوەیە کە پتر لە چل ساڵ، وەکو خەلفە دوای تاڵەبانیی کەوت، هیچ کەسێک ئەوەندەی ئەو، مەئمورییەتەکانی تاڵەبانیی جێکەوت و تەوظیف نەکردووە. ئەصڵەن هەر لە ئەساسەوە کە هێنراوەتەوە لە نەمساوە( وێڕای ئەوەی دەیان میلیۆن جار درایەوە بەچاوی خەڵکدا کە دەستبەرداری تێزی دۆکتراکەی بووە و هاتووەتەوە بۆ خەباتی میلیشیایی شاخ) بۆ کۆتکردن و نینۆککردنی ئەو کادیرە گەنجە سەرکێشانەی کۆمەڵە بوو کە بە ربەکەی تاڵەبانیی، دانەوێڵەیان نەدەپێوا. هاوکات، بۆ ئەوەیش بوو کە بکرێ بە رەقیب و باڵانسی ئەوانەی خۆیان بەرامبەر بە تاڵەبانیی، بە کەسایەتیی سیاسیی، دەزانی.

سیاسییەک، پرۆژەکەی لەسەر بناغەی تۆڵە، رق و حیقدی شەخصیی لە دژی تاڵەبانیی بنیات بنێ، بێئەوەی یەک دێڕ (فیکر، فەلسەفە و مەعریفە)ی سیاسیی لەپشت ئەم بزوتنەوەیەوە بوونی هەبووبێ( جگە لە کۆمەڵێ شیعاری زەخرەفەیی و کۆلکەزێڕیینەی ریتۆریکە سیاسییەکان)، هەر ئەوەی لێ دروست دەبێ کە چەند گەنجێکی ساقیط و فاشیل و عەمیلی وەکو کۆنە ئیخوانییەکانی لێ دروست ببێت کە پرۆژەی بەخوداکردنی سەرۆکی هەرێم و دەوڵەتمەداریی، بۆ ماڵباتی بارزانیی، دووبارە دیزاین دەکەنەوە. هەر ئەوەی لێدەردەچێ کە دەنگی خودی خۆیان، تۆمارکرد و بردیان بۆ دەسگای پاراستنی پارتیی و لە دادگا حیزبییەکانی هەولێردا، داوای لێپێچیینەوەیان لێکرد و بە تێرۆریستیان لە قەڵەم دا. تەنانەت، تا ئێستایش، دادگا و مەلەفەکەی بە کراوەیی ماوەتەوە. هەموو ئەوانەی نم، بە پیاوی پاراستن و ئیخوانیی و کۆنەجەلالیی ئەژماردی دەکردن، ئێستا هەموویان پرۆکسیی دەرەجە یەکی پارتیین و لە کوڕگەلی ماڵی بارزانیی، باشتر خزمەتی ئەجێندا وەهمیی، خورافیی و سوڵطەوییەکانی ئیمارەتی رەیعیی بارزانیی دەکەن. ئەی بۆ دەریانی نەکرد؟ سیحری ئەمانە، هەمووی روون دەبێتەوە.

ئاخر بیهێنە بەرچاوت، کاتێ نم، لەبەرامبەر هەژموونی پارە و وەلائکڕیینەکانی تاڵەبانییدا لە هەڵبژاردنی مەڵبەندەکاندا، شکست دەهێنێت، ئیتر بییر لە تۆڵەکردنەوە دەکاتەوە و دەیەوێ نەک هەر سلێمانیی، قەڵای فاشیزمی نوخبەکانی کوردایەتیی، بەڵکو فەنتازیای سیاسیی دەکولێتەوە و بییر لەوە دەکاتەوە کە کۆیەی لە جەلالیزم هەڵکێشراویش، لەدەست تاڵەبانیی دەربهێنێت. ئایا بەڕاست، تەواوی کەینونەی گۆڕان، پرۆژەیەکی شەخصیی نەوشیروان موصطەفا بوو یان پرۆژەیەکی سیاسیی و ئابووریی بوو بۆ قەضییەیەکی گشتیی کە خەڵکی کوردستان، لە هەژموونی سیاسیی و چەتەگەریی ئەو دوو بنەماڵەیە، رزگار بکات؟

پاش ئەوەی کوردایەتییە مۆدێرنیزمەکەی، هاوکات ئیشتیاق و ئیفتیتانە سیاسییەکەی(political infatuation) نم، بەر بەردی ئەلحەدی کوردایەتییە ئۆریجناڵە خێڵەکییەکەی بارزانیزم کەوت، ئەوکات بە ئاگا هاتەوە و ویستی لەگەڵ ئەو تاڵەبانییەی شتێکی مابوو بیگەیەننە مریشکە رەشە، تەحالوفێک لە دەباشان ساز بدەن. واقیع ئەوەبوو، تاڵەبانییش گەیشتبووە ئەو قەناعەتەی کە بۆ ویستی چڵێسانەی خۆی بۆ دەسەڵات و پۆستی سەرۆک کۆماریی، کوردستانی بەتەواویی تەسلیمی پاوانخوازییەکانی بارزانیی کردووە، بەهەردووکیان لە دوا ساتەکانی تەمەنیاندا، وێڕای ئەوەی دڕدۆنگبوون لەگەڵ یەکتر، بەڵام بە روواڵەت، ویستیان سنوورێک بۆ پارتیی و بارزانیی، دابنێن. نەک هەر فریا نەکەوتن، بەڵکو حیزبەکانی هەردووکیان، بوون بەو فیلمانەی کە بارزانیی دەرهێنەریان( المخرج)، بوو. ئێستا، زۆرتریین، مورتەزیقەی پارتیی لەناو قیادییەکانی گۆڕان و یەکێتییدا هەیە کە ئۆرگانیکانە و بە حەماسەوە، کار بۆ ئەجێنداکانی پارتیی دەکەن.

پارتیی، چونکە خاوەنی شەرعیی گوتاری فاشیزمی کوردایەتیی، ئیستیحماری سیاسیی و تەخوینی جێنتڵمانانەیە، چونکە بەهۆی خوێڕییەتیی یەکێتیی، جەبانیی گۆڕان و حیزبەکانی ترەوە، هەروەها بەهۆی دزیی، تاڵانیی و چەتەگەریی لە خەڵکی کوردستان، بەهۆی ویلایەتێکی رەیعیی رانەگەیەندراوی سەر بە نیۆعوثمانییەکان( ئەردۆغانیزم) ەوە، بووە بە خاوەنی صەدان میلیارد دۆلار، هەر زوو لە رێگەی “ناوەندی بڕیاری مورتەزیقە” و ئەوانەی لە حەماقەتی ریفراندۆمە موخابەراتییەکەدا بوون بە عەڕاب، یان ئەوانەی بە کێشی خۆیان بە پارەی رەیع، پێشوەخت کڕرابوون، هەر زوو توانیتی بۆمبەکەی تاڵەبانیی و موصطەفا، پووچەڵ بکاتەوە. مەگەر ئەو هەموو تەحسین شاوەیسەی ناو یەکێتیی و گۆڕان، بۆ رۆژی رەش نەبن، بۆ کەی بەکاریان دەهێنێت؟

ن.م، مرد و ئۆغری یەکجاریی کرد. پێش مردنی، لەوە گەیشت نە حیزبەکەی( گۆڕان) و نە ئەوانەی بەدەورییەوەن، ئەهلی ئەو گۆڕانکارییە خورافییە نیین کە فەنتازیای پێوە دەکرد؟ لە دوا ساڵەکان و دوا مانگەکانی تەمەنیدا، تەواوی هەم و غەمی خۆی لە تەوریثی دارایی و سیاسییدا، لە گواستنەوەی موڵک و ماڵ و سەرمایە مەعنەوییەکەیدا( مەنقولە و غەیر مەنقولە)، بۆ کوڕەکانی تەوظیف کرد. ئەو لێزانانە ئەم کارەی کرد، چونکە لە رووی شەرعیی و قانونییەوە، تەواوی سامانەکەی بۆ کوڕەکانی دەڕۆیشت و گۆڕانیش صفر بە دەستەوە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم پرۆسێسەیش، زیان لە سەرمایە مەعنەوییەکەی نەدات، لاوازتریین، جەبانتریین، هەلپەرستتریین و بێ شەخصییەتتریین سیاسییە پییر و گەنجەکانی لە دەوری خۆی و کوڕەکانی کۆکردەوە.

بە تایبەتییش ئەوانەی حەزیایەکی بێشووماریان لەناخدایە بۆ پارە و هەروەها ئەوانەی لەذەتی دەوڵەمەندبوون و مڕبوون لە پارەی تاڵانیی رەیعیان، هەبوو. گاڕانێکی لە خوێندەوار و نەخوێندەوار، ئەکادیمیستی قەشمەری لەبرسا مردوو، لەگەڵ نوخبەی موهەڕیجی دەمهەراشدا، لە میلیشیای پیاوکوژی شاخ و گەنجی فاشیلی ئیخوانیی، لەگەڵ لەشکرێ ژۆرناڵیستی زیقن و جاهیل، هەموویانی کرد بە بەیدەق و بەدی گاردی کوڕەکانی خۆی و گۆڕانی بەیەکجاریی بۆ بکەن بە کوتلەیەک لە پۆپۆلیزمی شەخصپەرستیی و عومدەی واریثی شەخصێکی سیاسیی، بۆ ئەوەی لە شەراکەتی تاڵانیی و کێکی چەتەگەرییەکانی کوردایەتییدا، بەشدار بن.

گۆڕان، لە حیزبێکی نەیاری سەرسەختی پارتییەوە( لای کەم بە روواڵەت)، ئێستا بووە بە پرۆکسیی و مورتەزیقەی پارتیی، جیاوازییە سیاسییەکانیان ئەوەندە کەم بووەتەوە کە ئەستەمە لە ناو مەکتەبی سیاسیی پارتییدا وەفادار و بەئەمەک بۆ سیاسەتە چەتەگەرییەکانی پارتیی، وەکو ئەو لۆبییە مورتەزیقەیە بدۆزیتەوە کە بەدەوری کوڕەکانی”نم”وەن. بە کورتییەکەی، نم لە هەموو شتێکیدا سەرکەوتوو بووبێت، لەوەدا فەشەلێکی ذەریعی کرد کە هەوڵی ئەوەی دەدا ” درۆ و دراو” لە پارتیی و یەکێتیی بسەنێتەوە. بە پێچەوانەوە، تەواوی قیادەی ئێستای گۆڕان، بوون بە عەبدی “دراو”ی سەربەخۆیی ئابووریی( رەیع) و درۆی شۆڕشگێڕانەیش بەناوی نم ەوە، دیزاین دەکەن و شەرعییەت بە پرۆکسییبوونەکەی خۆیان، بە تەحسین شاوەیسبوونەکەی خۆیان، دەدەن. بە زمانی شەعبیی، ئەوەندەی کوڕی بە وەفای بارزانیی( تەحسین شاوەیس) لەناو گۆڕاندا هەیە، پارتیی بەهەموو تەمەنی خۆی تا چەند ساڵێ لەمەوبەر، تەنیا توانیویەتی یەک تەحسین شاوەیس،دروست بکات، بەڵام ئێستا، دەیانی لەناو گۆڕاندا، هەیە.

ئەمە زنجییرە وتارێکە لەسەر گۆڕان، یەکێتیی و حیزبەکانی سلێمانیی کە بەهەموویان، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەجێنداکانی پارتیی، جێکەوت دەکەن. درێژەی دەبێت…

کامیار سابیر




ئایین و کۆمۆنیزمی ئایینی … سە لام قادری

دوو سە رە کیترین بیردوزه ی مارکس کە سۆسیالیزم لە خیاڵە وە دە گوازێتە وە بۆ زانست، ماتریالیزمی مێژوویی و تٸۆری زێدە باییە. مارکس هه ڵبە ت پێش لە مانە ش لە دە ستنووسه فە لسەفی و ئابوورییەکانی ۱۸٤٤ نیشانی دابوو کە سە ر هه ڵدانی خاوە نداریە تی تایبە ت لە باری مێژووییە وە مە رجدار بووە و له قۆناخێکی دیاری کراوی گە شە ی کۆمە ڵگا کاندا هە بوونی پە یدا کردوە. لە ئایدئۆلۆژئای ئە ڵمانیدا بۆ یە کە م جار دیالکتیکی گەشە ی هێزە بە رهەمهێنە رە کان و پە یوە ندیە کانی بە رهه مهێنان ئا شکرا دە کات؛لە وێیە کە ئاماژە بەوە دە کات هێزە بە رهەمهێنە رە کان سیمای پە یوە ندیە کان و ناوە ڕۆکی پە یوە ندیە کۆمە ڵایە تیە کان دیاری دە کە ن.

هه روە ها بە و ئە نجامە دە گات کە؛ لە قۆناخێکی دیاری کراو لە گە شە ی هێزە بە رهە مهێنە رە کاندا،هێزە به رهه مهێنە رە کان لە گە ڵ پێکهاتە و رواڵە تی پە یوە ندیە کانی سە ردە مدا تووشی ناکۆکی دە بن و ئەم ناکۆکییە لە ڕێگای شۆڕش و گۆڕانە کۆمە ڵایە تیە کانەوە چارە سە ر دە بێت.ئەوە ی لێرە دا گرینگە سە رنجی بدرێتێ ڕێگای چارە سە رییە کە بە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی پێناسە دە کرێت،نە وە ک شۆڕشی ڕووت و بێ پاشگر،یا خۆ شۆڕشی ڕامیاڕی و شۆڕشی کلتوری. تێگە یشتن له چە مکی شۆڕش لای مارکس یە کێک لە جە وهە ریترین چە مکە کانە کە دە توانێت بە رو کردە ی کاریگە ر، یان بە عکسە وە بە رو کردە ی سیاسی بێ ئە نجام و، وردئەنجاممان ببات.چە مکی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی دورمان ناخاتە وە لە ڕۆیشتن بۆ وەرگرتنی دە سە ڵا تی سیاسی، یان بە شداری لە دە سە ڵاتی سیاسیدا؛بە ڵکوو وامان لێدە کات شۆڕش بۆمان واتایە کی قوڵتری هه بێت لە وە دە سخستنی دە سە ڵاتی سیاسی و بە شداری کردن تێیدا.

بە شداری لە دە سە ڵاتی سیاسی وە کوو هێزێکی کۆمە ڵایە تی شۆڕشگێڕ،نە وە ک دژبەرو، رووخێنەی ر رە ھا، دە توانێت دە رئەنجامی ئا خێزێکی ناچینایە تی و دژبە رانە ی سیاسی و،تە نانە ت دە ر ئە نجامی شۆڕشێکی سیاسی بێت.شۆڕشی سیاسی و بە شداربوون و بوونیە تی سیاسی هێزێکی شۆڕشگێری چینایە تی، بێ نرخ و کم نرخ نیە،بە ڵکوو هە نگاوی سە رە تاییەو بە دوای خۆیدا و بە زنجیرە هە نگاوگە لێکی تری سیاسی و کلتوریی و میدیایی و رێکخراوە یی؛دە بێت دوای ساڵانی کە م یا زۆر لە گۆڕانی چینایە تی،گۆڕانی کۆمە ڵایە تی و بۆ دواجار لە شۆڕشی چینایە تی و کۆمە ڵایە تیدا سە رکە وتنی راسته قینە و دوا ئە نجام بە دی بێنێت.

ئەوەی کۆڕ و کۆمە ڵ و ڕێکخراوە چە پە کان بە رە و هه ڵە شە یی و چە پڕە وی و کردە ی ئنتیحاری سیاسی و کۆمە ڵایە تی دە بات؛ بە بڕوای من تێنە گە یشتنە لە جە وهە ریترین چە مکی گۆڕانی کۆمە ڵایە تی کە ئەو چە مکە، چە مکی شۆڕشە.کۆڕو، کۆمە ڵ و حیزبە کۆمۆنیستە کان ڵێیان ڕونە کە ئەوان ڕیفۆرمخواز نین و بۆ گۆڕانی بنە ڕە تی پە یوە ندیە کۆمە ڵایە تکان لە ڕێگای ریفۆرمە وە ناچن.ڕێگای جیا لە ڕیفۆرمیش بە ڕوونی ڕێگای شوڕشە، تا ئێرە وا دیارە لایان روونە؛بە ڵام ئیستە کە وڵام بە ریفۆرم نگە تیڤە و وڵام لایان شۆڕشە؛ پرسیارە ئاڵۆز و بێ وڵامە کە ئە وەیە کام شۆڕش؟

شۆڕش چە مکی ھەرە ئاڵۆز

بێ وڵامی و کاڵفامی لە حە نای چیە تی شۆڕشە، کە وادە کات لە گە ڵ ئە وە دا دروشمە کانیان رادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە دیارە،لە گەڵ ئەوە دا کە خۆیان بە گیانبازانی شۆڕشی چینایە تی دە زانن، کە چی دواجار دە وری کاتی و قوربانی ئاسای خە ڵکانێکی خە ون جوان و عاسی دە بینن،دە ورێکی په راوێزکە وتووانە لە پە راوێزی دە ستاو دە ست بوونی دە سە ڵات لە نێوان باڵە جیاوازە کانی چینی کۆمە ڵایە تی حاکمدا.

ئەوان لێیان تێکدە چێ کە شوڕش بە کاتژمێری کتێبخانە ی حیزبە کە ی ئەوان،یا خۆ تە نیا بە کاتژمێری خەونە جوانە کانی ئە وان میقات نە کراوە. شۆڕشی کۆمە ڵایە تی و هە وراز و نشێو ە کانی، بە پێی ئاستی گە شە ی کۆمە ڵایە تی هیزه به رهه مهێنە رە کانیش مومکینە،به ڵام تە نیا بە هۆی گە شە ی کۆمە ڵایە تی ئەوانیشە وە بە سە رئە نجام ناگات،ئە وە ی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی لە شۆڕشی سیاسی و عە سکە ری جیا دە کاتە وە پشوو درێژی و گرێنە دراوی ڕهایە تی بە کێشمە کێشان لە سە رخانی دە سە ڵات و سیاسە ت و ؛ ھەروە ھا دوورپێویە تی لە چاو گۆڕانە سە رخانیە کانی سیاسە تدا.

ڕە نگە لە درێژە ی دەیان ساڵدا چە ندین کێبە رکێی عە سکە ری و سیاسی ڕوبدات و باڵێک و بنە ماڵە یە ک و شایە ک لە دە سە ڵات بکێشێرێنە خوارە وە و یە کێکی تر یا خۆ دە ستە و تاقمێکی تر بگە یە نێندرێتە دە سە ڵات و خە لافەت و؛ بە و مانایە یە کێک لە تایبە تمە ندیە کانی زووپێوی زە مە نی بێت.یە ک جیلی کۆمە ڵایە تی چینی کرێکار و ،چینی مام ناوە ند و چینی سە رمە یە دار رە نگە چە ندین ئاخێز و شۆڕش و دە ستاو دە ست بوونی عه سکە ری ببینن کە کە م تا زۆر بارو دۆخی ژیانیان ئا ستەمتر یا خۆ ھاسانتر بکات، بە ڵام بە دڵنیاییە وە ئەوان ناتوانن بە شداربووان و شایە تحاڵانی چە ن شۆڕشی کۆمە ڵایە تی بن؛واتە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی شۆڕشێکی تاک جیلانە و زوو پێو نیە،شۆڕشی کۆمە ڵایە تی شۆڕشێکی تاقانە و تاک قۆمانە یە،شۆڕشی کۆمە ڵایە تی ناشتنی نە مامێک نیە،گە ورە کردن و چڵ و پۆ کردنی یە ک لە دوای یە کی نیە،هه موو ئەوانە یە و ئەوانە یش نیە.شۆڕشی کۆمە ڵایە تی سە مە رە ی ڕە وتی گە شە یە و خودی ڕە وتە کە و هه ورازو نشیوە کانی نیە.

سە مە رە ی داریک یە کجارە کی و تاک قۆمانە یە،بە ڵام گە شە ی دارە کەو ئافات و زە حمە تە کانی قۆناخەو قوناخە، فرە زە حمە ت،فرە رە هە ند و پڕ لە قە مچ و پێچە.شۆڕشی کۆمە ڵایە تیە کە دوا دە رئە نجامی زۆرانە سیاسیە کان و دژبە ری و سازش و پێشکە وتن و پاشکە وتنە کانی دور و درێژی نێوان چینە کان و ڕوت و هێزە سیاسیە کانی نوێنە ری ئەوانە.تێکهه ڵکێش کردنی چە مکی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی و چە مکی شۆڕشی سیاسی،چە مکی دە سە ڵاتی کۆمە ڵا یە تی و دە سە ڵاتی سیاسی وا دە کات؛شۆڕشگێڕ ە کانی ئەمڕۆ کە خۆ بە شۆڕشی کریکاری و دە سکە وتە زانستیە کانی مارکس و هاوچه رخە کانی و، بە کۆمۆنیسم پۆشتە دە کە ن هه رگیز نە توان لە بازنگە ی ناکارایی و پە راوێز کە وتە یی خۆ ڕزگار کە ن.

لە خاڵە وە رچە رخانە مێژووییە کاندا ئەم جۆرە هێزانە وە کوو قومارچییە سە ر مە ستە کان پاشکە وتی هۆشیاری و پێگه ی سیاسی و کۆمە ڵایە تی چە ندین دە یە ی چینی کرێکارو کۆمە ڵگایش بە قوماری گە لحۆیانە ی خۆیانە وە دە دۆڕێنن. گە شە ی هێزە بە رهه مهێنە رە کان لە بواری ئابووری و کۆمە ڵایە تی مە رجە بۆ سە رهە ڵدان و دە رکە وتنی ناکۆکی چینایە تی،بە ڵام ئەوە ی هۆکاری سە رکە وتنیان دە بێ گە شە ی ئاستی هۆشیاری چینایە تی و رێکخراوە ییانە.چینی کرێکار دە توانێت و دە کرێت لە پێشکە وتووترین ناوە ندە کانی پیشە زای سە ردە مدا ٸیش بکات و، وە کوو ڕوبۆتگە لی گۆشتینی سووڕی بە رهه مهێنان تە نیا خزمە تکار و، رە عیە تی مە کینە ی مه عمە لە کان بێت.

تا ئەو کاتە ی لە زنجیرە ی خە باتی جلیە یە ک لە دوای یە کە کان و، بە هێزی ڕیکخراوە ی خۆی زنجیرە یە ک ڕیفۆمی شۆڕشگێڕانە ی نە سە پاندبێت و بە خۆدی چینایە تی خۆی ئاشنا نە بوو بێتە وە، یا خۆ بە مانایە کی تر خودی خۆی وە کوو چینێک نە ناسیبێتە وە؛ مە حاڵە بتوانێ بە و قۆناغە بگات کە بتوانێ دوا گورز و کارا ترین گورزی وە کوو چینێک بدات لە چینی بە رانبە ری.زنجیرە ی کردە وە و دژ کردە وە ی شۆڕشگێڕانە ی ڕاستە قینە،زنجیرە ی ڕیفورمە یە ک لە دوای یە کە کانی؛«ریفۆرمی شۆڕشگێڕانه» ی چینی کرێکاره کە بە ستێن بو هە نگاوی بە ره وپێشتر و بو دوا هە نگاو؛ واتە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی دیکتاتۆریە تی پڕۆلیتری،چینی کرێکار ساز دە کات.

ھاسانگری چە پڕە وانە

زۆرجار زوو پێوی و هاسانگری شۆڕشی چینایە تی دە بێتە دروشمێکی ڕها و دەمبه سکە ر،بە رانبە ر رە وت و رە وە ندێکی شۆڕشگێڕانە ی لێبڕا و و به رپرس بۆ ئەوە ی شۆڕشگێڕ بوونی بخرێتە ژێر پرسیارە وە. لە حاڵە تێکدا رە وتی بە رانبە ر، لە گە ڵ هه ڵە شە یی و قوماری ڕە وتێکی چە پی چە پڕە و نە کە وێت و پێشڤە چوونی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی وە کوو خۆی و گرێدراو بە یە کسانی هێزی چینایە تیە وە ببینێت و ھە روەھا و، بە و پێیە بریارە تاکتیکی و سیاسیە کانی بدات،زۆر زوو لە لایە ن هێزی چە پڕە وە وە، بە موڕتە دی سیاسی دە ناسێندرێ . هاسانگرە کان بە زمانێکی لە خۆباییانە و کاڵفامانە، هه ڵە شە یی درە وونی خۆیان دادە مرکێنن و بە دە م ئە م دامرکانە ی دروونی شێواوی خۆیشیانە وە، دە بنە هۆی دامرکانی ئاگر و مە شخە ڵی بە بلێسە ی قوناغ و شوینێکی دیاری کراوی خە باتی سیاسی و کۆمە ڵایە تی چینی کرێکار و نوێنە رە سیاسی و ڕێکخراوە ییە کانی.

ئایین و کۆمۆنیزم لە یە ک جە ستە دا

هه ر لە ئایدئۆلۆژیای ئە ڵمانیدا و لە تێزە کانی مارکس سە بارەت بە فۆئرباخدایە؛ مارکس جە خت لە سە ر پراتیک دە کاتە وە، وە کوو خاڵی دیاریکە رو و، پێوانە و ئامانجی هە موو جۆرە پێناسە یە ک.تیئۆری بۆ ئەوەی ببێت بە هۆکاری کاریگە ر و، بە بزاوتی کۆمە ڵایە تی دە بێت لە هه ڵسووڕانی شۆڕشگێڕانە دا خۆ بنوێنێ. لە تێزە کاندا جە ختیش لە وە دە کرێتە وە کە مە رجی لە نێو بردنی ئایین لەنێو بردنی شۆڕشگێڕانە ی ئەو ناکۆکییە کۆمەڵایە تیانە یە کە هۆکاری بوونی ئایینن.

من دە مە وێ بە خاڵێکی مە ترسیدار لە باسە کە م دا بگە م ئە ویش ئە وەیە کە ئایین دە ر ئە نجامی ناروونیە و رواڵە تی ئایین بگۆڕە، بە ڵام خود ی ئایین هه تاکوو ناکۆکی کۆمە ڵایە تی دریژە ی هه بێت بە ردە وام جلک دە گۆڕێ و لە گە ڵ کاڵ بوونە وە ی لە سیمایە کدا، دە توانێت لە سیمایە کی نوێدا لە دایک ببێتەوە؛واتە خودی کۆمۆنیزم دە توانێت ببێت بە ئایینێکی نوێ و وە کوو ئایین هه موو دڵە ڕاوکێ و هه ڵە شە ییە دە روونیە کان بە قە بە وێژی خە ونجوانانە و هاسانگرانە ی خۆیە وە دا بمرکێنێت. ئەوە ی ئایین و هاسانگری کۆمۆنیستانە لە یە ک نزیک دە کاتە وە؛ دوڕاندنی کە می نە ختە بە گشتیێتی خە یاڵ.هاسانگری خودی ئایینە، خۆ دزینە وەیە لە وڵامدانە وەی بە کردەوە بە پرسە ئاڵۆزە کان

٠ئایین دە ڵی چاو و گوێ بنوقێنە لە شکستە کان و ئازارەکانی دنیا و گوێ مە دە رێ، بۆ ئاسۆی ڕونی خە ونە خۆشە کانی بە هە شت بڕوانە. هاسانگری کۆمۆنیستانە نانی نیە و داوای پیاز دە کات؛ هێشتا سۆسیالیزمی لە شارێک پێ کۆمە ڵایە تی و کاریگە ر نە کراوە کە چی گرە و لە سە ر شۆڕشی جیهانی سۆسیالیستی دە کات.هاسانگری سۆسیالیستی بە زمانی کردە ی شۆڕشگێڕانە ی خۆی لە شوێنی خۆ و بە رانبە ر بورژوایی نە تە وە کە ی خۆی سیگناڵی بە هاوچینە کانی له وڵاتە کانی تر نە گە یاندوە،کە چی لافی کاریگە ر بوون لە خە بانی ئینتر ناشناڵدا لێ دە دات.هاسانگری و قە بە وێژی زە ینی ئایین و هاسانگری کۆمۆنیستی لە وێدا بە یە ک دە گە نە وە کە هە ردوکیان لە په راوێزی ڕە وتی زاڵ و،گووتاری زاڵدا خە ون دە فرۆشنە وە و هێندە ی لە دنیای گوتن و وێژە دا هه ن نیو ھێندەش لە دنیای واقیعدا بە رچاو ناکە ون. هه ردوک ئەم دوو جۆرە هاسانگرییە کێشە ی هاوبه شیان ئەوە یە.

ئایین عاجزە لە خە واندنی دە نگ و ژاوە ژاوی دنیای واقع و، کۆمونیزمی ئایینیش بێبە رییە لە وە خە به ر هێنانە وە. ئە میان خە ون دڵێتە وە و ئە وی تریان ڕاپە ڕین حونجە دە کات.هه ر دووکیان لە دە رە وە ی دنیای واقیع و بە هۆی لاوازییان لە گۆڕە پانی کردە و پراتیکا خۆیان بە دوورە دە ستە وە پێناسە دە کە ن.

سە لام قادری
٢١ ی مە ی ٢٠١٩ی زایینی




چیرۆکى “حەسار”ى شێرزاد حەسەن … کاوە جەلال

لە نێوەندى چیرۆکى “حەسار”دا کوڕێکی باوککوژ خۆى دەبینێتەوە، کە بەو کردارەى کوشتن نەک تەنیا لە دۆزەخى حەسارەکەى باوکى بە ئازادی ناگات و ناتوانێت هاوکات لەتەک دایک و خوشک و براکانى ئازاد بکات، بەڵکو دەخزێتە نێو زیندانێکى قووڵترەوە لەو حەسارە کە پێش کوشتنی باوکی بە ملکەچی تێیدا دەژیا.
دانیشتوانى نێو حەسار هەرگیز نەیان زانیوە ئازادی چییە، نەخێر بەردەوام لەژێر ڕکێفى خودایەکدا “ژیاون” کە هاوکات باوک و دایک و مێرد و ڕێنومایان بووە:
“گەر من نەبوومایە ئەم حەسارە هەر زوو (…) بەسەر ئێوەدا وێران دەبوو، ئێوە ماوتانە لە دنیا تێبگەن … با گەورەتر بن ئەوسا حاڵى دەبن من چەندم ئێوە خۆشویستووە، هەموو تف و جنێوەکانم حیکمەتیان تێدایە، تا نەمرم قەدرم نازانن، پاشان من باوکتانم … هەر منم کە دەزانم چى بۆ ئێوە خێرە و چى بۆ ئێوە شەڕە، بەندە بۆى نیە لە خواى خۆى بپرسێ بۆ برسى و تینووى دەکا (…)، کوڕ و کچى من ئەوسا لەبەر دڵى من شیرین دەبن کە گوێرایەڵى فرمایشتەکانى من بن، کتێبە پیرۆزەکانیش هەروا دەفەرموون …” (لا 24).
لێ دانیشتوانی حەسار بە پێچەوانەوە پێکڕا خەون بە نەمانی ئەو جیهانە داخراوەوە دەبینن، تاکو ئیدی ڕزگاریان ببێت لە کۆیلایەتى، بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونەش چاویان لە کوڕەی نۆبەرەیە:
“نۆبەرەى هەمووان … ئەرێ هۆ کاکى بێ غیرەتمان کەى ئەو ئەرژەنگە دەکوژیت؟ ئەو پیاوەى کە لە خەومان دەکا و ناهێڵێ خەون بەو شتە خۆشانەوە ببینین کە نەمان بینیون!” (لا 26).

سەرەنجام کاکى نۆبەرە غیرەتى دەبزوێت، بۆنى پیاوەتیى خۆى دەکات و لە شەوێکدا، کاتێک باوکە خەریکی سێکسکردنە لەگەڵ یەکێک لە ژنەکانیدا، بەسەریدا دەدات و بە خەنجەر دەیکوژێت. بە کوژرانى باوکە دانیشتوانى حەسار ڕزگاریان دەبێت، هەموو بەو ڕووداوە دەکەونە سەما و ئاهەنگ و شایى، حەسارەکەیان دەکەن بە چراخان، کوڕان بە بێڵ و پێمەڕە و خاکەناز دەکەونە ڕماندنى شوورەکان، کوڕەى باوککوژیش بۆ یەکەم جار دوور لە چاوى باوک یەکەم جگەرەى دادەگیرسێنێت و پڕ بە سییەکانى دوکەڵ هەڵدەمژێت: “ئەلڵا … لە نەمانى ترس … لە هاتنى سەربەستى” (لا 44). لێ ئەم هەستەى ئازادى تەنیا بۆ ماوەیەکى کورتخایەن لە ناخیدا دەپشکوێت:
“… حەبێ ى دایکم دە جاران دەستى لە ملم کرد و گریا … دەیوت:
‘تۆ … تەواو … رۆڵە … تۆ … تەواو …’
شێتانە لەتەکما ڕایدەکرد، سەرم خستە نێو جۆگەلەى هەردوو مەمکى چرچەوە بووى …
‘چیتە دایکە … بۆ وا دەکەى؟’
(…)
‘ئەى گوێت لێ نەبوو پڕ بەو دەشتە هاوارى کرد: تەواو بە نەفرەت بیت …’؟” (لا 53)
خوشک و براکان سەربارى ڕزگاربوونیان لە چاوی باوک ناتوانن پشت بکەنە زیندانەکەیان. هەمیشە لە نوێوە سوێند دەخۆن بڕۆن و هەرگیز نەگەڕێنەوە، کەچی ناوێرن یەک هەنگاو بنێن. ئەمانە کەسانێکن کە تەنانەت لە سێبەرى خۆیان دەترسن، بۆیە هەرگیز ناوێرن لە دەرەوەی حەسار ڕێگەی ڕووەو ئازادی بگرنە بەر! بەڵێ ئەوان تەنانەت تامەزرۆى گەڕانەوەى باوکەن، تاکو سەرلەنوێ بەسەریاندا زیتببێتەوە. ئاخر پێویستیان پێیەتی، چونکە کەسی دیکە نییە وەک ئەو ببێت بە مایەى شانازییان، بەڵێ وەک ئەو بەهایەکیان لەنێو هیچێتیی لێرەبوونیاندا بۆ دابین بکات. جگە لەوە نەک تەنیا ئەو داماوانە، بەڵکو هەروەها ئاژەڵ و باڵندەکانیش ماڵین! دواى دەرپەڕاندنیان لە زیندانى حەسار دەگەڕێنەوە جێگەى ڕاهاتوویان! ئەو زاتە تەنانەت بە مردوویی سام لە ژن و منداڵەکانى، لە مەل و ئاژەڵەکانى، دەنیشێنێت.

باوککوژە دەستى بە خوێنى باوکى سوورە، بەڵێ پێوەى مەییوە و لێى نابێتەوە. جگە لەوە هەموویان، مرۆڤ و ئاژەڵ و مەلەکان، ڕاوى دەنێن. بە تایبەتی سەگەکانى باوکى بوارى نادەن. لێ هەڵاتن بێسوودە. هیوایەک کە خودا بکەوێتە نێوانەوە و خوێنى باوکە لە دەستى بشواتەوە، بێهودەیە. کوڕەى باوککوژە لە کۆتاییدا هیچ چارەیەکى دیکەی بۆ نامێنێتەوە جگە لەوەى هاوار بکات: “هۆ باوکە فریام کەوە … سەگەکانت وا دەمخۆن … فریام کەوە …” (لا 72). ئێستا کوڕەی باوکوژە بە پەلەپروزێ و لەسەر لەپ خۆى دەگەیەنێتە سەر گۆڕى باوکى، خۆڵ و لم، بەرد و زیخى گۆڕەکەى لا دەبات، تاکو بگاتە سەر لاشەکەى، ئەوجا دەم بنێت بە برینەکەى سەر مەمکى چەپییەوە و خوێنەکەى هەڵمژێت. لێ ئەوە هیچ سوودی نییە. کوڕەى بێچارە لە لایەن هەمووانەوە حاشاى لێدەکرێت! بەم شێوەیە ئیدی ژیانى ڕۆ دەچێت بۆ ژێر گومەزێک بەسەر سەرى خۆى و باوکییەوە، لێ ئەوە لە ڕاستیدا گومەز نییە، بەڵکو ئەوە باوککوژە خۆیەتى کە بووە بە گومەز، بە گۆڕستان، ئەوەش بۆ هەمیشە!

2

کۆیلەتى لە پەیوەندییەکانی باوکسالاریدا تەنیا ڕەوشێکی سەپێنراو نییە بەسەر مرۆڤاندا، بەڵکو هاوکات هەقیقەتێنراوێکى مرۆڤییە کە لەنێو خۆیەوە سەروەرە بەسەر هەر هەنگاوێکی کەسدا. ئەمە لە بنەڕەتدا “زەبر”ە کە لە مرۆڤان دەکرێت و هاوکات بە گریمانەکردنی یاسای گۆیا خودایەتی ڕەوایەتیی پێ دەدرێت، ئەوجا نەک تەنیا لە پەیوەندیى هاوسەریدا، لە ناکۆکییەکانى سێکسوالێتیدا، بەڵکو هەروەها بەرانبەر منداڵان دەنوێنرێت، کە بێگومان یەکێک لە مۆرکە سەرەکییەکانی مامەڵەى بێسۆزە لەتەکیاندا. ئەم زەبرە لە بنەڕەتدا هیچ ناولێنانێکى دیکەی جگە لە “زەبرى باوکسالارى” پێنابڕێت. ئاخر هەمیشە باوکسالاری کە دەسەڵاتی تاکلایەنەی باوکانەیە، بەسەر تاک و خێزاندا، بەسەر پەیوەندییە نێومرۆڤییەکاندا، زیتکراوەتەوە. هەر بۆیە “خەونبینین” بە نەهێشتنى ئەم سەروەرییەى باوکەوە دیاردەیەکى سەیر نییە.

لێ هەڵە دەبێت گەر وا تێبگەین کە مرۆڤ (نووسەر) بە یاخیبوون لە ڕێکخراوی باوکسالارى پشت دەکاتە فونکسۆنى باوکێتى، یان بەرەنگارى باوکى سروشتى دەبێتەوە و دەیەوێت پەیوەندیی خێزانی بهیچێنێت (نەفی بکات). ئێمە لێرەوە دەتوانین باشتر تێبگەین، کە بۆچى شێرزاد حەسەن لە لایەک چیرۆکی “حەسار”ی ڕێزمەندانە پێشکەشى باوکى خۆى دەکات، لێ لە لایەکى دى وەک ئازادیخوازێک هیوادارە کە منداڵەکانى لە حەسارى هیچ کەسێکدا، جا گەر تەنانەت هینى خۆى بێت، پێنەگەن.

حەسار مێتافۆرى پەیوەندییە چەوسێنەرەکانى باوکسالارییە.
پرسیارى باوککوژى لە میتۆلۆژیى گریکەوە رۆڵی خۆی لە ئەدەبدا گێڕاوە. ئەمە کێشەیەکى هەرە دێرینى مرۆڤایەتییە لە هەرە سەرەتاکانى ژیارییەوە. پرسیارێکى کرۆکى لێرەدا ئەمەیە: ئایا چۆن منداڵ باوکى خۆى دەکوژێت؟ بێگومان ڕەنگە کردارى بەم چەشنە ڕووى دابێت، هەروەها دەشێت تەنانەت لە سەردەمی هەنووکەدا بینرابێت کە چۆن کوڕێکى سەرسەرى لە باوکى خۆى داوە. لێ ئەمانە کێشەکە نین. لە بنەڕەتدا پرسیارى باوککوژى ڕوودەکاتە کێشەی جووتتەوەری “چەوساندنەوە” و “ئازادیى” مرۆڤ، واتا: لە لایەک چەوساندنەوەی “ڕێکخراو”ی باوکانە کە ئایین “ڕەوایەتی ی پێداوە”، لە لایەکی دی شیمانەکانى ڕزگاربوون لەو چەوساندنەوە باوکانەیە و گەیشتن بە ئازادی، ئەمەش تەنیا بە شۆڕش (ڕێڤۆلوسیۆن) شیاوی بەدیهێنانە. ئاشکرایە شۆڕش ڕەوشێکی سامناکە، چونکە لە شۆڕشدا باوک و کوڕ بەرەنگاری یەکدی دەبنەوە! باوکە دەیەوێت ئەوە بپارێزێت کە سوننەتییانە گەیەنراوە، کوڕە بە پێچەوانەوە دەیەوێت دەسەڵاتی باوک بهیچێنێت.

کوڕە ناچارە پەیوەندییەکانی ئەو خێزانە بە کرداری باوککوژى دەهیچێنێت، چونکە وەک چەوساوە “ئەندامێک”ى (ئەڵقەیەکى) خێزانەکەیە، ئەوجا لەبەر ئەوەی ئاگایی ئازادی لە هۆشیدا ئەنگوتووە، ئەوا هاوکات لەو خێزانە نامۆبووە. ئەو بۆ خاتری ئازادی بەرەنگاری پەیوەندییەکانی خێزانی خۆی دەبێتەوە. لە “حەسار”دا ئەمە ڕوودەدات: کوڕە باوکی خۆی دەکوژێت. بێگومان مەبەستى شێرزاد حەسەن ئەنجامدانى شۆڕشێکی بگۆڕی ژیان نییە، یان پوختتر ببێژین: کردارێکى شۆڕشگێڕانە ئەنجامدەدرێت، لێ بەدووى ئەو کردارەدا ئازادى ناپشکوێت، بەڵکو پەرچەکرداری دیلەکان بە نەمانى “سەر”ى خێزان، واتا سەما و ئاهەنگى سەرشێتانە و ئاڵۆشاوییان، کورتخایەن دەبن و زوو دادەمرکێنەوە. دیلەکان ناتوانن مامەڵە لەتەک دۆخێکى بێ “سەر”، “بێباوک”دا بکەن. جگە لەوە کوڕەى باوککوژ خۆیشى “تێدادەچێت”! شێرزاد حەسەن دەمانخاتە بەردەم پارادۆکسى کۆیلەتى-ئازادى، لێ مەبەستى ئەو کەمتر ترسى گەڕانەوەى باوکەیە لە ڕووى ئۆبژێکتیڤییەوە، بەڵکو مەبەستى ئەو بریتییە لە “هەستى تاوانبارییەکە”ى پسیکۆئانالیز.

لە چیرۆکى “حەسار”دا ریالێتی هیچێنراوە (نەفی کراوە) و کارایی جیهانیانەی کات و فەزا هەڵوەشێنراوەتەوە: نە مرۆڤ بەندە بە فەزاوە و نە کات ڕەوتێکى ئاسایى دەگرێتە بەر. بێگومان دەتوانین ئەم پەیوەندییە بە خەون بەراورد بکەین، لێ ئەنجامدانە هونەرییەکەى “حەسار” گێڕانەوەى خەونێک نییە بۆ خوێنەر. هاوکات ناتوانین بڕیارێکى ئەوتۆ بدەین، کە گۆیا شێرزاد حەسەن مامەڵەکى خۆماڵییانەى لەتەک زانستە ئەوروپییەکاندا کردووە و ئەمەش گۆیا نیشانەى ئاقڵێتییەتى. شێرزاد حەسەن هیچ مامەڵەیەکى بە هیچ شێوەیەک لەتەک هیچ زانستێکدا نەکردووە. ئاخر ئەو زانستانە کە لە ئاگایی ئەودا بونیادی مەئریفییان وەرگرتووە، تازە بوون بە موڵکى خۆی – خۆی وەک نووسەر، بۆیە نەشیاو نییە ئەو پرسە مەئریفییانە ببن بە پاڵهێزی کارە ئەدەبییەکانی.

کەواتە ئەو زانا نییە و زانستە ئەوروپییەکان لە پرسی خۆماڵیدا “بەکاربەرێت”، جگە لەوە ئەو وەک نووسەر هیچ زانستێکی دیاریکراو ناخاتە فۆرمى ئەدەبییەوە، بەڵکو سەرەتا “پەیوەندییەکى هونەریى” بە پێش چاوى خۆیەوە دەبینێت، یان ڕەنگە سەرەتا کەرەسەى بەدیهێنانێکی ئەدەبی لەنێو هۆشی ئەودا چەکەرەی کردبێت، جا گەر ئەوە تەنانەت خەونێک بێت، ئەوجا ئەو بەگوێرەی مەبەستەکەی (ئینتەنسیۆنەکەى) دایدەڕێژێت، لێ نەک داڕشتنێکى یەکجارى، بەڵکو نووسەر هەمیشە لە نوێوە کارى تێدا دەکاتەوە، ئەوەش بۆ ماوەى نزیکەى هەشت ساڵ، کە ئیدی دواى ئەوەى دەزانێت چیرۆکەکەی بە فۆرمى خوازراو گەیشتووە، بڕیار دەدات لە خۆى دووربخاتەوە و بڵاوى بکاتەوە.

ئایا چیرۆکى “حەسار” جوانە؟ پێش ئەوەى وەڵامى ئەم پرسیارە بدەینەوە، ڕوو لە فۆرمى چیرۆکەکە دەکەین: داڕشتنی چیرۆکى “حەسار” لە سەرەتایەکەوە بەرەو کۆتایى ناڕوات، چیرۆکەکە سەرەتا و کۆتایى نییە، یان سەرەتا کۆتاییە و کۆتایى سەرەتایە: سەرەتا کۆتایى چیرۆکەکەیە و کوڕەى باوککوژە لەنێو دۆزەخەکەیەوە بەرەو پاش دەمانگەڕێنێتەوە ڕووەو جیهانە زۆردارەکەى حەسار و پەیوەندییەکانى نێوی، هەروەها ڕووەو ئەکتى باوککوژى و ئاکامەکانى، لێ ئەم ڕەوتە نەک ڕاستەوانە، بەڵکو بە هەڵچوون و داچوونى نایەکایەتى داڕێژراوە، هاوکات “بەشە ڕووداوی” تایبەتی هەن کە لە هەندێک جێى جیاوازى چیرۆکەکەدا تا رادەیەک دووبارە دەبنەوە. ئێمە لێرەدا بە کێشەیەکى کرۆکیى “حەسار” دەگەین: نووسەر هەندێک جار هەمان ڕووداو یان ڕەوش بە وشەى دى دادەڕێژێتەوە، واتا چیرۆکەکە چەندپاتیى تێدایە. ڕەنگە هۆیەکى ئەم چەندپاتییە لەوەدا بێت کە هۆشى هۆزانڤانییانەى شێرزاد حەسەن تێکەڵاوى داڕشتنى چیرۆکە پەخشانییەکە بووە، بەڵێ، “حەسار” نزیکەى فۆرمى هۆزانى پەخشانیى هەیە. لێ سکاڵاکانى باوککوژە لەتاو باوکى زۆردار و بەدپەیوەندییەکانى نێو حەسار بە شێوەیەکى پڕموبالەغە درێژدەبنەوە و لێرەشەوە زیانیان بە فۆرمى چیرۆکەکە گەیاندووە. لە “حەسار”دا هەستى هۆزانڤانى نەک چیرۆکنووسی سەروەرە.

بێگومان گەرچی نووسەر نائاگامەندانە، کەواتە نازانستییانە (ئاخر ئەو زانا نییە) دەئافرێنێت، لێ ئەمە هێشتا هەر واتایەکى ئەوتۆ ناگەیەنێت کە زەین لە کارکردنی ئەدەبیدا بخرێتە ژێر ڕکێفى هەستەوە. بە پێچەوانەوە هەردووکیان لە پرۆسەى نووسیندا یەکدی دەتەنن، لەم ڕەوتەشدا ئەوە زەینە کە ڕێ نادات نووسینێکی ئەدەبی بە زۆربێژیی نووسەرەکەی بئاوسێت، واتا فۆرمەکەی بشێوێت، یان وەک وەستاکانی بینا پەیوەند بە خانووەوە دەبێژن: نایەڵێت “ورگ بدات”. بەڵێ لێرە، لە ئەدەب یان هونەردا، کەس بەهۆی پەیوەندیی نێویەکییانەی هەست و زەینەوە بەڕاستى لەنێو خۆیدایە و ئێمە بە گشتى ئەو یەکەمان هەیە کە ناو دەنرێت “ئافرێنەرى ئەدەبی / هونەری”. ئەوجا بە پێچەوانەوە گەر دەرفەت بە دەروونى پڕ هەست و سۆز بدرێت بەنێو بەرهەمەکەدا ڕاست ببێتەوە، ئەوسا رۆلێ زەین لە ئەنجامدانی کاری خۆیدا لاواز دەبێت، هەروەها لە کۆتاییدا دەرفەتى زەین بۆ پاکسازیى چیرۆکەکە کەمدەبێتەوە، کە ئیدی وەک سەرەنجامی ئەو پاکسازییە وێنە و وشە بە پوختى لەنێو یەکدیدا بن.

لە بنەڕەتدا ئێمە لاى شێرزاد حەسەن، لە ڕووى داڕشتنی ئەدەبییەوە، پێیەکمان لەنێو شێوازی باوی ئەدەبی ئەیلوولدایە و پێیەکمان لە دەرەوەیەتی. شێرزاد حەسەن (هەروەها ژمارەیەکی زۆر کەم نوسەرى دی) لە لایەک لە دابی چیرۆکنووسانى “ئەیلوول” جیادەبێتەوە، ئەمەش لەو ڕووەوە کە ئەو چیرۆکی پاڵەوانی گەلخواز نانووسێت کە سنگی خۆی بە گوللەوە دەنێت، یان چیرۆکی پیاوچاک و کوڕی دڵسۆز بەو ئامانجە نانووسێت کە خوێنەر پەندی لێ وەربگرێت، واتا شێوەیەکی چیرۆک کە بەزۆریی هەستی ڕانەگەیەنراوی ئایینی پاڵهێزە بۆ نووسینی. نەخێر، شێرزاد حەسەن ڕاستەوخۆ دەست دەبات بۆ مرۆڤێتیى کەس و دەیگرێت، ئەوجا لێوەی ڕوو لە ژینگەی کۆمەڵایەتى دەکات.

ئامانجی ئەو لەم هەڵوێستە یاخییە ئەدەبییەدا “شکاندنی تابووەکان”ە، بۆ نموونە شکاندنى تابووى سێکسوالێتى، یان لەکارخستنی رواڵەتەکانی پیاوەتیی مەزن (“گوڵى رەش”). نووسەر ڕوودەکاتە ناخی پیاو و هەقیقەتی هەڵدەماڵێت، واتا داماوییەکەی لەنێو لێرەبوونی خۆیدا بە داڕشتن هەڵدەداتەوە، کەواتە نەک پیاو وەک مەزنێکى خۆبەختکردوو، وەک قوربانی و هتد وەربگرێت. بۆیە کارە ئەدەبییەکانی شێرزاد حەسەن لای زۆر کەس مایەى ترسن، تەنانەت پێدەچێت زۆر کەس بەو هۆیەوە لێی تووڕە بن، چونکە بەدیدی ئەوان “پیاو سووک دەکات”. بە پێچەوانەشەوە نووسەر بۆ بڕێکى فرەى گەنجانى ئەدەبدۆست وەک زمانحاڵ دەردەکەوێت.

لێ لە لایەکی دی ئاشکرایە کە چوونەدەرەوەی نووسەر بە شکاندنى تابووەکان شێوازی نوێی داڕشتنی ئەدەبی پێویست دەکات. ئێمە لێرەدا دەگەین بە کێشەیەکی کرۆکی لای شێرزاد حەسەن: ئەو لە داڕشتنی ئەدەبیدا هێشتا هەر کەم یان زۆر بەندە بە شێوازى داڕشتنى سۆزدارەوە، ئەمەش لە بنەڕەتدا هۆکاری بیۆگرافیانەی هەیە. بۆیە نووسەر داڕشتنی نوێی پێبەدیدەهێنرێت، گەر لە ئەدەبەکەیدا واز لە نووزە و کڕووزانەوە خۆییەکانى بهێنێت، لێ کاتێک ئەو خۆى بەو شێوەیە هەڵدەڕێژێت، ئیدی سۆز لە داڕشتنی چیرۆکەکەیدا سەروەریى بەسەر ئاگایی فۆرمى هونەریدا وەردەگرێت. لاى شێرزاد حەسەن (لەم چیرۆکەدا) سەروەربوونى زەینى تا سەر نایەتە دى کە بەرێیەوە هونەرییانە پەیوەندیی نێوان سەرجەم دیمەنەکانی نێو هۆشی چارەسەر بکات. بێگومان نووسەر بۆ نموونە لە چیرۆکەکانى “تەنیایى”دا ئارامترە و ڕستەکانى پاکژترن، لێ، وەک ئاماژەمان بۆ دا، کڕووزانەوە هەر وەک مۆرکى شێرزاد حەسەن دەمێنێتەوە.
بێگومان شێرزاد حەسەن خۆى فێنۆمێنێکە و یەخەمان دەگرێت، بۆیە هێندە ئاسان لێى نابینەوە. لێ ئایا بۆچى لێى ببینەوە؟ هەڵوێستێکى ستەم دەبێت گەر مرۆڤ لێى بترسێت، چونکە ئەو زیان بە هیچ کەس ناگەیەنێت. پرسیارەکانى نێو ناخى هێندە تیژبوونەتەوە، کە ئیدی گەر دەریان نەبڕێت، ئەوا ڕەنگە لەناوى بەرن. لێ ئێمە نامانەوێت لەناوبچێت. ئەوە شتێکى سەیر و سەمەرەیە یان بەرهەمى ترسنۆکى و قودسییەتخوازییە، کە نێوەندى ئەدەبى بەردەوام لە گلەیى نەبوونى ڕەخنەى ئەدەبیدایە و هاوکات نزیکەى هیچ کەس ناوێرێت لەتەک نووسەرێکى وەک ئەودا دیالۆگ چێبکات. هۆى ئەمە چییە؟ هۆیەکى گرنگى ئەمە لەوەدایە، کە مرۆ وەک “سوننەگەرا” تێگەیشتنێکی سەهووی بۆ قودسییەتی کەسیی هەیە، ئەوەش ڕێگرە لە هەڵوێستی ڕەخنەیی بەرانبەر ئەدەب و هونەر یان بەرانبەر تێڕوانینە هزرییە ڕاگەیەنراوەکان.

مرۆ باوەڕ دەکات لە مەیداندا خۆی پێ ڕابگیرێت، گەر قودسییەتخواز بێت و “بابەتەکان ئیهمال” بکات. هۆیەکی دیکە نەبوونی کولتووری دانوستاندنە کە ئاشکرایە سەرجەم کۆمەڵگە سوننەگەراکان لێی بەدەرن. لێ بەدیدی ئێمە گرنگترین هۆ بۆ دەگمەنیی دانوستاندن لەتەک شێرزاد حەسەندا ترسی خوێنەرانی ئەدەبییە لەو پرسیارانە، کە ئەو وەک نووسەر بە گرتنى مرۆڤێتییەکەى کەس، یان بە پێشاندانی پیاو لە داماویدا، دەیانخاتە بەردەم ئەوان – ئەوان وەک خوێنەر و پیاوانی گوێبیستی حیکایەتە گێڕراوەکان لەم لا و لا.

لێ ئەدەب، سارتر واتەنى، هیچى پێناکرێت و هاوکات کەسیش ئازاد ناکات، بەڵکو ئەدەب ئاوێنەیەکى ڕەخنەییە و دەتوانین لە نێویدا خۆمان ببینینەوە. ئێمە بێگومان تەنیا کاتێک دەتوانین خۆمان لەو ئاوێنە ڕەخنەییەدا بەبێ ترس دەرک بکەین، گەر سوننەگەراییمان وەک دەسەڵاتێکی گەفکەر بەسەرمانەوە زیت نەبووبێتەوە و خێرا ڕوومان پێ وەربچەرخێنێت. ئەمە هەردەم شیاوە، چونکە خۆ-ی ئاشکراکراومان ئێستا تەواو جیاوازە لەو خۆیە کە ڕۆژانە پێشانی هەرکەسی دەدەین – خۆیەکی رواڵەتی، کە ئامادەین داکۆکی لە چاکی و دڵسۆزییەکەی بکەین، بەڵێ ئامادەین خۆمانی لەسەر بەکوشت بدەین.

کەواتە ڕەوشی ناتەبای دیلەکان ڕۆشنە، واتا ترسێنراوانی سوننەگەرا کە بەدوێنای پیاوی مەزن (بەڵێ ژنی هۆشرایەڵی پیاوسالاری) لە خۆیان و جیهان نامۆی کردوون، کە ئیدی لەنێو ژینگەی نەریتیدا بە ویستی خۆیان و سەلارانە پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی باوکسالاری بەرهەمدەهێننەوە. لێ لە بنەڕەتدا ئەم ترسەیە لە خۆ کە نایەڵێت مرۆ بە تاکى تەنیا، بۆ خۆی لە لاى خۆی، لەتەک نووسەردا (هەر نووسەرێکدا) دابنیشێت و هەوڵبدات ئەو پرۆسەیەى بەدیهێنانى ئەدەبى پاشپاتبکاتەوە کە نووسەر نائاگامەندانە بەریخستووە.

3

چیرۆکى “حەسار”، لە ڕووى واتاى هەنووکەییەوە، پرسیاری ئازادی و ترس لە ئازادى ئاوەڵا دەکات. نائازادی تەنیا ڕەوشێکی سەپێنراو نییە بەسەر مرۆڤاندا، بەڵکو هاوکات هەقیقەتێنراوێکى مرۆڤییە کە لە ڕەوتى سۆسیالیزاسیۆندا (بەکەسکردندا) کەسێتیى مرۆڤی پێ بونیاد دەنرێت – سەرەتا لە لایەن باوان و دایکانییەوە، ئەوجا لە لایەن بنەماڵە و نوێنەرانی دیکەی ئەو پەیوەندییانەوە، وەک باخچەی ساوایان، خوێندنگە و زانکۆکان. ئاخر سۆسیالیزاسیۆن لە کۆمەڵگەی باوکسالاریدا خۆشەکردنى منداڵ و گەنجانە بۆ بەرهەمهێنانەوەى بنەما و ڕێنوما سوننەتییەکان، لەم ڕەوتەشدا ئەوان فێردەکرێن کە “مرۆڤێتیى خۆیان” بچەپێنن، تاکو ئاوەڵابوونی مرۆڤێتییان نەبێت بە مایەی تێکدانی جیهانى باوى سوننەتی، بەڵکو لەسەر ڕێسا ئایینییەکانی بەڕێوەبڕوات. لێ ئەمە هەرگیز بە تەواوى بەدینەهاتووە، بەڵکو هەمیشە کەسان هەبوون کە کەم یان زۆر یاخى بوون و ڕوویان کردۆتە مرۆڤێتیی خۆیان، جا گەر ئەوە تەنانەت بە نهێنی بوو بێت.

سەرەڕاى ئەوە بەربەستە ناخەکییەکان هێندە سەخت و چڕچنراون، کە ئیدی هەمیشە لە نوێوە وەک مۆرکى خۆى کەس، وەک کارەکتەر، رۆڵى سەرەکی لە هەموو یاخیبوونەکانی ئەودا دەگێڕن. کەواتە هیچ سەیر نییە، کە هەر ئەوەندەى ناخى پڕسۆزى مرۆڤییانەى کەس لە تەمەنى هەرزەکاریدا بۆ ڕەگەزەکەی دی بزوا، ئیدی یەکسەر ترس ناخى دەتەنێت: ترس لەوەى بەو کیژە بگات، سڵاوێکی خۆشەویستانەی لێ بکات، ئەوجا گەر وەڵامی دایەوە، گفتوگۆیەکی مرۆڤی دڵداری لەتەکدا بەربخات. لێ هاوکات کوڕەی ئەڤیندار لە ناخەوە هەژاوە، ئەڤینى شیرین و ترس ئەویان تەنیوە، چونکە دوور بە دوور ئەڤینەکەى دەژێنێت، لە ڕاستیشدا سۆزدارییەکەى بەزۆریى سەرەنجامى ئەم دووریەی نێوانیانە.

ڕەگەزەکان لە منداڵییەوە فێرى ژیانى جوودایى کراون، “دوور لە یەک” دەژین، بۆیە هەموو نزیککەوتنەوەیەکیان لە یەکدى ڕوخساریان سوورهەڵدەگەڕێنێت و تووشى دڵەترپەیان دەکات. لێ ئیرۆنیى ژیان ئەوەیە، کە کیژانى کۆیلەتر کەمتر لە کوڕانى مڕ و شاناز ترسنۆکن، ئەمەش لە بنەڕەتدا تۆڵەى سروشتە لە کوڕانی پارێزەری ئەو ڕێنوما و ڕێسایانە کە بۆ مەبەستى نەواندنى سروشتێتیی مرۆڤ دەخرێنە گەڕ: کیژان بەهێزتر سروشتێتى مرۆڤییانەى ژنێتى لە خۆیاندا دەهێڵنەوە، ئەمەش، لەپاڵ ئاگایی چەوساوەیى و بێچارەیی خۆیاندا، ئەو پاڵهێزەیە کە وا دەکات ژنان ڕوونتر ژانەکانیان لەسەر ڕوخساریان “دیاربهێنن”، بە پێچەوانەى پیاوان، کە هەمیشە پتر مڕ و مۆن دەردەچن، چونکە وا دەزانن چنینی مڕ و مۆنی بەسەر ڕاستەقینەی ناخیانەوە مایەی ناساندنە لە لایەن ئەوانیدییەوە، بەڵێ مایەی مەزنییە. ئاخر کێشە کرۆکییەکەی پیاوان لە ڕێکخراوی باوکسالاریدا ئەوەیە کە ئەوان دەبێت رۆڵی پاسەوانی ڕێنوماکان وەربگرن، بەم ڕێیەشەوە تووشى سامناکترین گرفت دێن: ئەوان تەنیا کاتێک دەتوانن ببن بە پاسەوانی بنەما و ڕێنوماکانى ڕێکخراوی باوکسالارى، گەر سەرەتا خۆیان وەک مرۆڤ بچەوسێننەوە و ببن بە کوڕی باوکی خۆیان، کە ئاشکرایە ئەوەیان تەنیا رواڵەتییانە پێبەدیدەهێنرێت.

ئاخر چەوساندنەوەی خۆیەتییان کەسێتییەکی جووتمۆرال لە ئەوان دەهێنێتەگۆڕێ، لێرەشدا گومانی تێدا نییە کە ئەو کەسێتییە جووتمۆرالە وەک پاسەوان هەموو هەوڵێکی سڵەمیوە و لەسەرخۆ دەدات تاکو دیوەکەی دیکەی خۆی بە نهێنی بژێنێت، لێ ئەوەی هەردەم پێ بەدینایەت. ژنهێنانەوە بەسەر ژنی یەکەمی خۆدا یەکێکە لەو ڕەوشانە کە سەرەنجامی زاڵبوونی ڕاستەقینەی کەسێتیی جووتمۆرالە بەسەر خۆی رواڵەتیانەیدا، کە ئاشکرایە پیاوانی سوننەتیی ئایین، کە خۆیشیان وەک جووتمۆرال دەستەبرای ئەون، ڕەوایەتی بەو بەدڕەفتارە کەرامەتشکێنەی ژن دەدەن.

لەم ڕوانگەیەوە زەحمەتە ئێمە بتوانین چاوەڕوانیی کردارى ئازادبوون لە دانیشتوانى حەسارێک بکەین، کە هەرگیز نایانەوێت (یان گەر هەندێکیان بییانەوێت، ئەوا نازانن چۆن) کۆتەکانى کۆیلەتى فڕێبدەن، بەڵکو هەمیشە وەک وەچەخەرەوەى نوێ ئەو کۆتانەی کۆیلەتی دەخەنەوە پێى منداڵانیان. بۆیە هەڵوێستە ئازادیخوازەکان لە سەرەتاوە دەکەونە بەردەم کێشەی کردنەوەی ئەو کۆتانە کە پەروەردەى باوکسالارى بەنێو دەروونى منداڵەکانیدا تەنیونى. لێ کردنەوەی کۆتەکان، واتا ناساندنی کەس بە خۆی وەک مرۆڤ، لاى نامۆبووانی سوننەتی کارێکى ستەمە، چونکە، ڕوسۆ واتەنى، دانیشتوانى لەخۆنامۆبووی نێو حەسار بەرگەى ئەو ژانانە ناگرن کە لە پرۆسەى ئازادکردندا لەسەر لەشیان دەچووزێنرێنەوە: پەرچەکرداری دانیشتوان لە هینى نەخۆشە گەلحۆکان دەچێت کە لەکاتى ڕوانیندا لە پزیشک لەرزیان لێدێت.

مارکس لە خەریکبوونیدا بە کێشەى خۆڕزگارکرنى پرۆلیتاریاوە لە چەساندنەوەی بۆرژوازی بەر هەمان ئاستەنگی مرۆڤی دەکەوێت و ناوی دەنێت نامۆبوون. مارکس لە “مانوسکریپتەکانى پاریس”دا لەوە دەدوێت کە پرۆلیتاریا “تووشى نامۆبوونى تۆتال” (هەمەکی) بووە. لێرەدا ئەو پرسیارە زیت دەبێتەوە، داخۆ پرۆلیتاریایەک کە هەمەکییانە لە خۆى و مرۆڤ و جیهان نامۆ بووە، کەواتە ئاگایی ئازادی لەنێو هۆشیدا نەئەنگوتووە، چۆن بتوانێت خۆى لە چەوساندنەوەى بۆرژوازى ڕزگار بکات؟ هەمان کێشە، لێ لە پراکسیسی سیاسییەوە، لە بەردەم لێنیندا سەرهەڵدەدات.

لێنین (لە “لەبارەی ئایین”دا) سەبارەت بە ڕاپەڕینى 1905ى سەربازەکانى روسیا دەنووسێت، کە سەربازەکان بەو ڕاپەڕینە کۆتى چەوساندنەوەیان پچڕاند و بەدوویدا ئەفسەرەکانى خۆیانیان بەدیل گرت، لێ ڕاپەڕینەکەیان لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوو، چونکە نەیانتوانی بەبێ ترس بیگەیەنن بە دوا ئامانجی سەرکەوتن. بە پێچەوانەوە، سەربازەکان دواى کوشتنی چەند ئەفسەرێکى بێزراو ئەوانى دیکەیان ئازاد کرد، چونکە دەترسان کردارى جیدى بەرانبەریان بنوێنن! سەربازەکان بەهۆی ئەو ترسەوە خۆیان سەرلەنوێ خزاندەوە بۆ ژێر حەیزەرانى دەسەڵاتدارانی باوکانە، چونکە ئەفسەرەکان دوای بەردانیان سەرلەنوێ بە دەسەڵات گەیشتنەوە. ئێمە دەتوانین لەتەک ڤیلهێلم ڕایشدا سەبارەت بەم نرخاندنە ڕەخنەییەی لێنین ببێژین، کە ڕەفتاری سەربازەکان ترس بوو لە ڕماندنی دەسەڵاتە (ئینستانسە) ئەزەلییەکان، لێ هاوکات لەپاڵ ئەوەدا دەتوانین جەخت لەو ڕاستییە بکەین، کە ڕماندنى ئەو دەسەڵاتانە کارێکى نەشیاو نییە، ئەوەش تەنیا لە شۆڕشدا، واتا لە ڕێڤۆلوسیۆندا، ئەنجام دەدرێت و بە کرداری باوککوژی دەگاتە لوتکە: هەردوو شۆڕشى فەڕەنسى و ڕووسى بەبێ کردارى باوککوژى، واتا کوشتنى پاشا و تسار، سەرنەدەکەوتن.

لێ ئایا سەرکەوتن بە چە ئاکامێکەوە؟ لە بنەڕەتدا شۆڕشەکان، گەرچی دۆخگۆڕیی ڕیشەییان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی-ئابووری و سیاسییەکاندا کرد، سەرەڕای ئەوە پەیوەند بە ئازادیى تاکەکەسەوە کورتهێن بوون، چونکە دواى هیچاندنی (نێگاسیۆنی) پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە باڵادەستەکان، دواى تێکشکاندنى جیهانەکەى بابە، ئازادى نائەنگوتێت، بەڵکو وەک ئۆتۆ گرۆس دەبێژێت، شۆڕشەکان خۆیان بەپەلە لەنێو ئەو دۆخانەدا ڕێکدەخەنەوە کە بە گشتى لای هەمووان چوواندنیان هەیە. شۆڕشەکان تێکدەشکێن، چونکە شۆڕشگێڕەکەى دوێنێ لەنێو خۆیدا “ئۆتۆرێتى”ى هەڵگرتووە! کەواتە نەک هەنگاوى پێشڤەرو ڕووەو ئازادیی تاکەکەس، بەڵکو “گەڕانەوەى ئۆتۆرێتى” دوای نەمانی سەری هەمووان. بێگومان پێدەچێت کە چیدی باوکە یان باوکێک نەگەڕێتەوە، لێ ئێستا براکان دەکەونە ناکۆکیى دەسەڵات و هتد – ئایا ئەم ڕەوشە لە شۆڕشدا سەرەنجامێکی ناچارەکییە؟ ئایا تەنانەت “جەریمە” سەر بە سروشتی شۆڕشە؟

بە هەر حاڵ، گەرەکە سەرەڕای ئەوە بپرسین: ئایا گەرەکە مرۆڤ لەنێو حەسارى باوکانەدا بە ملکەچى بژی و وەک کەسی سەلار پەیوەندییەکانی نێوی بەرهەم بهێنێتەوە، تاکو جێی خۆی لە نێویاندا مسۆگەر بکات؟ ئایا پرسیارى ئازادى لە جیهانی باوی سوننەتسالاریدا تەنیا لە ئەندێشەوە سەرهەڵدەدات، یان لاسایى گەلانى ئازادیخوازە کە توانیویانە بە کرداری باوککوژى بپەڕێنەوە بۆ نێو پەیوەندیى نوێى کۆمەڵایەتى؟ نەخێر. زەروورەی ژیاندنی مرۆڤێتیی مرۆڤ خۆی پاڵهێزی سەرەکییە بۆ ئاوەڵاکردنی پرسیارەکانى ئازادی بە ئاڕاستەی شکۆفەدان بە ئاگایی ئازادى، لەم پرۆسەیەشدا “ڕۆشنایى” گونجاوترین ئامرازی گەیشتنە بەو مەبەستە. لێ هاوکات گەرەکە جەخت لەو ڕاستییە بکەین، کە ڕۆشنایی لە کۆمەڵگە داخراوە سوننەتییەکاندا لە کرۆکەوە شۆڕشگێڕانەیە، بەوەش ڕەهەندێک ڕووەو گێڕانی شۆڕش لە خۆ دەگرێت، چونکە لە پەیوەندییە سوننەتییە چەسپێنراوەکانەوە، کە مرۆڤێتیی کەس دەهیچێنن، وەردەچەرخێت ڕووەو خودی مرۆڤ، لێرەشدا ئاگامەندانە مرۆڤێتیی تاکەکەس هەڵدەوەشێنێتەوە، کەواتە ڕۆشنایی پێ دەدات، تاکو ئەو خۆی بە خۆی بناسێنێت – ئاخر ڕۆشنایی “واعیزێتی” نییە و گەفی مرۆڤ بکات بۆ ئەنجامدانی ئەم کار، لێ وازهێنان لەو کار.

لەم پەیوەندییەدا گەرەکە سەرەتا جەخت لەوە بکەین، کە ئازادى واتاى بەدڕەفتارى ناگەیەنێت، یان کردارى بۆ-نێو-خۆ-تێکشکاوەکان نییە کە لەنێو جیهانى رواڵەتدا بزر دەبن، هەروەها ڕزگاربوون لە هێزێکى غەریبى دەرەکى واتاى ئازادبوون ناگەیەنێت گەر بنەماى ئازادى بە کردارى ڕزگاریخوازییەوە نەلکێنرابێت. ئەوە هەمیشە کەسى تاکە کە ئازایانە ڕوو لە کۆتەکانى نێو ناخى خۆى دەکات و بەدووى شرۆڤەی پچڕێنەریاندا بە ئازادى دەگات، لێ ئەم خەریکبوونە خۆییە هەروا سووک و ئاسان نایەتە ئاراوە، بەڵکو هەمیشە پاڵهێزى گەرەکە، جا ئەوە ڕووداوێک بێت کە بەسەر کەسدا دێت و لەنێو لێرەبوونی سوننەگەرایانەیدا تەحەدای دەکات، یان ئەکتێکى ڕۆشنایدان بێت لە دەرەوە کە بێدارى دەکاتەوە و خۆى بە خۆى دەناسێنێت.

بە هەر حاڵ، لە هەردوو ڕووەوە، مرۆڤ لە ڕەوتی بێداربوونەوەدا تێدەگات کە ئازادى و بەرەڵایى هاوواتان، ئەوەش هەر کەسى تاکی بەرەڵابووە لە کۆتی سوننەگەرایی کە دەزانێت ئاگامەندانە جڵەوى بەرەڵاییەکەى بگرێت. لێ بەبێ تێگەیەک سەبارەت بە گەوهەرى مرۆڤ، کە ئازادییە، بەبێ ناسینى سەرجەم ڕێنوما ئایینییەکان کە بنەماى هزرینى باوکسالارین، هەروەها بەبێ مێتۆدێکى گونجاو کە هەمیشە ڕێکخەرى هزرین و کردارە، نەشیاوە پرسیارى ئازادى ئاوەڵا بکرێت. هەر ئەم ڕێگەیەى هزرینە کە دەمان بات رووەو کرۆکى “هەستى تاوانباری” و ڕەواندنەوەی ئاگامەندانەی هەستەکە، لێ ئەم رێگەیە سەرەتا بە هەڵوەشاندنەوەى بەربەستە ناخییەکان خۆش دەکرێت: ترسەکان لە ژیان، لە چاو و دەمی ئەوانیدی کە سەرزەنشتی بکەن یان سزادی توندتری بدەن. بە پێچەوانەشەوە کردارى سۆزمەندانە ئاکامى خراپى لێدەکەوێتەوە، بۆ نموونە کردارەکەى کوڕەى باوککوژە لاى شێرزاد حەسەن، کە بەو کردارە تووشى هەستى تاوانباری دەبێت و واى لێدەکات بخزێتە نێو زیندانى ناخى خۆیەوە: ببێت بە دیلى ڕەهاى کردارەکەى.

لەو ساتەدا کە پرسیاری پێگەی خۆ وەک مرۆڤ لە جیهاندا سەرهەڵدەدات، جا ئەوە بەهۆی ڕووداوێکی تەحەداکەری لێرەبوونی کەس خۆیەوە بێت کە لە ساتێکی ژیانیدا تێیکەوتووە، یان بە ئەکتێکی ڕۆشناییدانی کەس بێت لە دەرەوە، کەسێتیی چڕچنراوی سووننەگەرا وەک کڵافەیەک شلبۆتەوە، واتا ئەو کەسێتییە چڕچنراوە کە باوانی لە پرۆسەی سۆسیالیزەکردنی (بەکەسکردنی) ئەودا وەک بەرهەم خستوویانەتەوە – کەسێتییەکى ترساو و سڵەمیوە لە ژیان، یان ترسنۆک بەرانبەر هەر دەروویەکی کراوە ڕووەو ژیان. ئاخر بەرپرسیاران بە ئەرکی سەر شانی خۆیانی دەزانن کە لە پرۆسەى سۆسیالیزەکردندا ڕاستییە بەناو ئەزەلییەکان بە مرۆڤ بگەیەنن و کەسێتیی ئەوى پێ بونیاد بنێن، ئەم کەسێتییەش بریتییە لەو تۆڕەى هزرین و ڕەفتار و پەرچەکردار، کە تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەى بەری چاو دەکرێتەوە و دەرووەکانی ئازادی دەبینرێن.

گومانی تێدا نییە کە بەبێ ڕەخنەی مەئریفە، واتا بەبێ پرسیار سەبارەت بە شیمانەکانی زانین یان نەزانین کە هاوکات پرۆسەی ئاشنابوونە بە هەستەکان و توانستی زەینیی خۆ، ڕێگەى خۆئازادکردن ئاوەڵا ناکرێت. لە بنەڕەتدا ئەوە زەینی ڕۆشن، لێ سنووردارە، کە هەمیشە بە پوختی ڕەوشەکان دەناسێت و دەرفەتی بڕیاردان (حوکمدان) بە سەریاندا دەڕەخسێنێت. تەنیا بەم ڕێیەوە، بە لێکخشانی نێویەکیانەی تاکەکەس و ژینگەی کۆمەڵایەتی-کولتوری، ئەوجا خەریکبوونی ئاگامەندانەی ڕەخنەیی پێوەیان، ئەو کەسێتییە دێتەگۆڕێ کە ئازادانە لەنێو ژینگەی خۆیدا کردار دەنوێنێت و بڕیار بەسەر ڕەوشەکاندا دەدات.

لێرەدا گەرەکە ڕێ لە بەهەڵەتێگەیشتن بگرین، ئەمەش بە جەختکردن لە بنەمایەکی پڕواتای مارکس: “مرۆڤە چاکەکانیش پێویستیان بە مرۆڤی چاکە!”. بەڵێ ئەمڕۆ هزر تەنیا پێی دەکرێت ڕەخنەیی بێت، بەوەش خۆڕەخنەیی بێت. ئاخر کێ خۆی بە بلیمەتێکی نەشیاوی هەڵە و ڕەخنەلێگرتن دابنێت، ئەو یەکە نە دەتوانێت لای خۆی بێت و نە لەسەر زەمین بەرپێی خۆی ببینێت، بەڵێ تەنانەت دەشێت وەک کەسێتییەکی ڕقاویی ببێت بە مەترسی بۆ ژینگەی خۆی، ئەویش چونکە بلیمەتێتییەکەی نەناسێنراوە، ئەوجا زۆر دەشێت تەنانەت بۆ خاتری بەرژەوەندییە ڕقاوییەکانی بکەوێتە چاوبازی لەتەک دەسەڵاتدارانی موجریمدا، ئەوانیش بۆ مەرامی تایبەتیان لە ئامێزی بگرن.

بەڵێ، نەک خۆزگەی هەستەکییانەی ڕزگاربوون لە حەساری باوکسالاری، بەڵکو ناسینی خۆ وەک ئەڵقەیەکی سستکراوی حەسارەکە، دەرچەی ڕێگەی ئازادییە. ئەمەش هەڵچوونە بە یاریدەی زەین ڕووەو فێربوونی هزرین و گەیشتن بە ئاستێکى ئاڵۆزتری کەسێتی، کە بە ڕۆشنی بەرانبەر بێدادی و ناڕاستگۆییەکان یان بەرانبەر ئارەزووەکانی چەوساندنەوە هەڵوێست وەردەگرێت، ئەوە بێگومان سەرەتا لەنێو خانەوادەی خۆدا، لەنێو خزمان و دراوسێیاندا، لە بەردەم هەڤاڵان و کەسانی بە هەڤاڵ دانراودا. ئاخر مرۆ ئیدی لەو ڕاستییە تێگەیشتووە کە ئەو خۆی لەنێو پەیوەندیی بێداد و درۆزنانەدا لە خۆی نامۆ بوو بوو، بەڵێ ئەو خۆی هاوشێوەی ئەوانیدی خەریکی چەوساندنەوە بوو، وەک ئەوانی دی درۆی دەکرد تاکو وەربگیرێت، وەک ئەوان قسانی دەکرد بۆ خاتری ئەوەی قسان بکات، هەروەها بۆ بەرژەوەندیی خۆی سوێندی بە خودا و وڵات و سەری هەڤاڵان دەخوارد، بەڵێ تەنانەت لە ترسی تەنیاکەوتن دەچووە نێو خەڵکەوە و دەنگی هەڵدەبڕی تاکو وەک “پیاوی نێو پیاوان” یان “ژنی نێو ژنان” بناسێنرێت. لە بنەڕەتدا ئەم هەڵچوونە هەنگاونانە ڕووەو گۆڕانکاریی مرۆڤدۆستانە.

گومانی تێدا نییە کە هاوکات لە ڕەوتی ڕەخنەی مەئریفەدا سەرجەم رواڵەت و کوتهێنییەکانی زمانی ترادیسیۆنی ئاشکرا دەبن، بەوەش ئیدی مرۆ سەرەتا زمانی لێدەبڕێت، چونکە چیدی ناتوانێت بە زمانی سوننەتی بئاخڤێت. لێ هەر خودی ئەو زمانە لە سەرێکی دیکەوە، بە ئاراستەی بەرەڤاژ، بۆی دەبێتەوە بە زەخیرەی بنیاتنانەوەی زمانێکی نوێ – کە خۆییە. بەمەش ئیدی ئەو سەردەمە بەسەرچووە کە مرۆ لە ترسی دەم و چاوی باوکان و مامۆستایان، بەڵێ لە ترسی کەڵە هزرمەندانی نێو چایخانە و نادییەکان، لە هەر خۆدەربڕینێکی نوێ بسڵەمێتەوە، یان وەک ئەوان کەللەڕەقانە درێژە بە جوینەوەی واژە و دەستەواژە بێواتاکان بدات. بەڵێ، کەسی خۆئازادکروو لە رەوتی ڕەخنەی مەئریفەدا چیدی ناخوازێت و ناتوانێت واژە و دەستەواژەی وەک: “شاخی گۆیژە”، “دەشتی کۆیە”، “بیرکاری”، “چەمک”، “دەم و چاو” و هتد بەکاربهێنێت، چونکە ئەو خۆی زمانفەلسەفەییانە لەکاریخستوون. ئاخر لە پرۆسەی ڕەخنەی مەئریفەدا کە فێربوونی هزرینە و هزرینیش لە زمان جیانابێتەوە، بە ئاشکرا خوویا بووە کە ئەو بەرزاییە دەرککراوە بێترۆپکە شاخ نییە، بەڵکو “بەرزە گردە”، یان دەشتایی واژەیەکە بۆ ناوچە تەختە بەپیتەکان نەک بۆ ناوچەی گردەڵان، هەروەها هەموو کارێکی بیرەکی ی وەک فەلسەفە و ماتماتماتیک و فیزیک و تەنانەت چیرۆکنووسین بیرکارییە، کەواتە تەنیا ماتماتیک نییە، ئەوجا نە تێگە و نە کۆنسێپت شیاوی ئەوەن لە چمکی کراسی ژنانەوە واژەی “چەمک”یان بۆ بتاشرێت، نە ڕوخساری مرۆڤیش شایانی ئەوەیە بە سووکی ببینرێت، کە ئیدی ناوچەوان و کوڵم و لووت و چەناگەی لێ دابماڵرێت و تەنیا ناو بنرێت “دەم و چاو”.

کەواتە ڕۆشنایی میانە دەهێنێتە گۆڕێ: لەنێوان “قاڵبووانی درێژەپێدەری جۆرە باوەکانی خوێندن و نووسین و سیاسەتکردن و هتد” لە لایەک، هەروەها “خۆڕەخنەییانی بەرەنگاربۆوەی ئەوان” لە لایەکی دی. لێ ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ڕۆشنایی دووبەرەکیگەرایە، چونکە لەنێو خۆیشیدا فرەچەشنە. لێ گەمانی تێدا نییە کە ڕۆشنایی پرۆسەی پشتتێکردن و ڕووتێکردنەوەیە، پرۆسەی چێبوونی “ناکۆکی”یە – کە ناچارەکییە.

سەرچاوە: شێرزاد حەسەن، سەرجەمى بەرهەم، بەندى دووەم، هەولێر 2005.

کاوە جەلال

———————————-

تێبینی

  • ئەم نووسینە یەکێکە لە بابەتەکانی نووسەر لە کتێبی “لەتەک فێنۆمێنە ئەدەبییەکاندا”، بیر و هوشیاری، سلێمانی 2006. نووسینەکە لەم شێوەیەی بەردەستدا کاری تێداکراوەتەوە و تەواو گۆڕراوە.
  • سیتاتەکان (ئیقتیباسەکان) وەک خۆیان دراونەتەوە.
  • سەرچاوەی ناوبراو لە سەرەوە تەنیا بۆ مەبەستی بەدووداگەڕانە، لێ نووسینەکە لە بنەڕەتدا لە خەریکبوونەوە لەتەک چاپێکی چیرۆکەکەدا سەریهەڵدا کە هەڤاڵێکم لە نیوەی دووەمی نەوەدەکاندا بە دیاری بۆ ناردم.
    ک.ج.



فەلسەفەی ‘هەگبەی زانین’ ی د. ساماڵ مانیی لە باشوری کوردستانەوە گەیشتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کتێبی یەکەم و دووەمی ‘هەگبەی زانین’ پار لە باشوری کوردستان بڵاوکرانەوە، ئەمساڵ گەیشتنە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە چاپدرانەوە و بڵاودەکرێنەوە

هەگبەی زانین، پرۆژە نوسینێکی فەلسەفی د. ساماڵ مانیی بوون، لە سێ کتێب پێکهاتبوون و پار (٢٠١٨) دوو کتێبیان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە، بابەتەکانی هەرسێ کتێبەکە لە ناو قوڵایی پرسی ‘زانین’ دان لە بواری فەلسەفەدا. هەر یەک لەو کتێبانە وەک کتێبێکی سەربەخۆ نوسراون و هەریەکەیان لە پەرشێکی پیستیمۆلۆجیدا پرسی ‘زانین’ تاووتوێ دەکەن، هەرکام لەم کتێبانە بۆخۆی دەکرێت وەک کۆرسێکی فەلسەفە لەبارەی زانینەوە بخوێنرێتەوە لە ماڵەوە، ئەم کتێبانە سەرچاوەن و ڕۆشنبیرانی دەرەوەی زانکۆکان وخوێندکاری زانکۆکان لە خوێندنی باڵادا کۆ دەکاتەوە. جگە لەوەی هەرسێ کتێبەکە پێکەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ خوێندنەوە لە ئاستە جیا جیاکانی خوێندنی باڵادا.

ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم دوو کتێبەی ‘هەگبەی زانین’ پێکەوە کۆکراونەتەوە و بڵاودەکرێنەوە.

کتێبی یەکەمی ‘هەگبەی زانین’ : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە پیستیمۆلۆجی کلاسیکدا
کتێبی دوەمی ‘هەگبەی زانین’ : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە سۆشیال پیستیمۆلۆجیدا
نوسەر: د. ساماڵ مانیی
مژار: فەلسەفە
وەشاندن: کتێبخانەی مادیار
هەموو کتێبەکانی ‘هەگبەی زانین’ لە پانتایی فەلسەفەی ئەنەلەتیکدان ومەسەلەی زانین و کێشە و گرفتەکانی زانین دەردەخات و نەخشەیەک بۆ پرسی ‘زانین’ پێکدەهێنێت لە فەلسەفەدا. خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەكادیمی، لە ئاستی زانكۆكانی بەریتانیاو ئەمەریكاو ئەوروپاوە دەگەیەنێتە بەردەستی خوێنەری كورد، له ‌ناو ماڵەكانی خۆیانداو لە زانكۆكانی كوردستاندا. هەموو سەرچاوەکانی بە زمانی ئینگیلیزیە، باسەكان كورت و پوختن و بە زمانێكی ڕوون نووسراون، بەڵام لە ناوەرۆكی تێزو ئارگیومەنتە فەلسەفییەكانی كەم نەكردوونەتەوە و ئاستی بەرزی فەلسەفەی ئەكادیمی پاراستووە. هەموو کتێبەکانی ‘هەگبەی زانین’ سەرچاوەیەكی فەلسەفەین، هەم بۆ خوێندكاری فەلسەفەی ئەكادیمی لە سەر ئاستی زانكۆكان و خوێندنی باڵا، هەم بۆ هەر كەسێك كە لە ماڵەوە بیەوێت وەك كۆرسێك لە بواری فەلسەفەدا لەسەر پرسی ‘زانین’ بیەوێت بخوێنێتەوە




ماچم کە … شیعر : حیدر رقابی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

” مرا ببوس “

ئاهەنگ : مجید وفادار
گۆرانی : حسن گلنراقی(1)

“”””””””””

ماچم کە..ماچم کە
بۆدوا جار…ماچم کە
كە ڕوەو چارەنووس ئەڕۆم
خودا ئاگادارت بێ
بەهاری ئێمە تێپەڕی
بوو بە ڕابردوو
من لە گەڕان بە دوای چارەنووسا
لە نێو تۆفانەکانا
متمانەم یاوە بە کەشتیوانەکان
گەر “گیان” یشم جێ بهێڵم
ئەبێ تۆفانەکان تێپەڕێنم
بە نیوە شەو
پەیمانم هەیەلەگەڵ یارم
كە لە چیاکان
ئاگری بۆ خۆش کەم
شەوی تارە ، سەفەر ئەکەم
ڕێگە باریکە سامناکەکان تێئەپەڕێنم
تۆ : ئەی گوڵی من
بۆ من ، شیوەنی غەم مەگێڕە
ئەمشەو ، میوانی تۆم ..کچی جوان
لە لاتم ، تا لێو بنێیتە سەر لێوم
كچی جوان :
لە تیشکی نیگای تۆ
فرمێسکی بێ گوناهی تۆ
ئەمشەوی من ڕۆشن بوو
لەگەڵ سپێدەیا ، ئەستێرە مرد
بە وێنا کردنی یەک ئیشارەت
چاوی لێک نا
لە نێو ئاوریشما ئاسوودە لە خەوا بوو
لە دوا نیگایا
نیگای بێ گوناهی تۆ
ئاهەنگی دوا گۆرانی بوو
ببینەکە لێرە بەدوا
دڵم وا لە ڕێگایەکی ترا
بە ڕێگایەکی تر
جەنجاڵیەکی تر وا لە سەرما
بە کازیوەی ڕۆشن
دەست بەرداری ئەو دڵە ئەبم
كە سەردەمی خوێناوی
بە کازیوەی ڕۆشنتر ، وا لەبەر دەمما
ماچم کە
ئەم ماچی ماڵ ئاواییە
بۆنی خوێنی لێ یەت
……………….

وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
MAY / 2019

(1)= لە حکایەتی ئەم گۆرانیە وا باس ئەکرێ کە یەکەم جار ساڵی 1335/ی ئێرانی لە فیلمێکا بە ناوی” اتهام – تاوانبار کردن ” خانمە گۆرانی بێژ
” پوران ” بریار وابوە بیڵێ ، بەڵام دواتر جێبەجێ نەبوە و دوای کودەتای مرداد (گەلاوێژ)، ” حسن گلنراقی” ووتویەتی واش باس ئەکرێت کە هیچ بەستنەوەیەکی نیە بەوەی ئەووترێت گوایە ئەفسەرێک شەوی پێش ئیعدام کردنی بۆ کچەکەی نووسی بێ…..




جوانترین ماڵ … فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

      

باش لەبیرم دێ جاران
لەماڵێکی سادەوجوان
ئاسودەوکامەران بوین
لەگەڵ یەک میهرەبان بوین۰
ئەوێ جوانترین ماڵبوو
باخی سەوزو بۆنداربوو
لەوێدا لەدایکبووین
ئێستاکە واگەورەبووین۰
ماڵمان هێلانەی سۆزی
دایکوباوکی شیرین بوون
ڕێزی نێوان خوشک و برا
پڕلەخەندەو ئەوین بوون۰
بە خەیاڵ ڕۆژەکانم
دێنەوە بەرچاوانم
چیرۆکی مناڵیمان
بۆتە یادەوەریمان۰
چەند ئاوەدان بووماڵمان؟!
بەتەبایی نێوانمان
بۆیە ئێستاش تاماوین
بۆیەکتر سۆمای چاوین۰




ئیرەیی … ڕۆستەم خامۆش

ئیــرەیـی نــابــەم بـــە کـــەس
چــونـکـە دڵــم پــاکـەو بـــەس

دەروونـــــــم زۆر خــــاوێـــنــە
جـوانـە ، وەک ڕووی ئــاوێــنــە

دڵـــــــم بـــــێ ڕق و کــیــــنـــە
پــــڕ لـە ســـۆز و ئــەویــــنـــە

هـەمـوو خەڵـکـم خـۆشدەوێـن
لە هەر جێ بن ، لە هەر شوێـن

ڕۆستەم خامۆش
هەولێر ۲٠۱۷/۸/۳