ڕەشپۆشی ژێر باران … حەوسەد خدر رەسووڵ

بارانم زۆر خۆشەوێت! هەرگیز لێ بێزارنابم ئێوە نازانن کە ئەو هەورە ڕەشانە چیان هەڵگرتووە، ئەگەر نەیبارێنن ئەوا دەمرن.حەزەکەم دەست بنێمە دەستی هەورە ڕەشەکان و تا هەتایە لە گەڵیان سەما بکەم، ئا بەڵێ هەوری ڕەش…بۆ مەگەر ڕەش چیەتی شوموو نەگریسە؟” بۆچی؟
نا ڕەش نەگریس نیە ئەوان نازانن ئەگەر ڕەش نەبێت ئیتر ژیان دەوەستێت چیتر باران نابارێت! چیتر دایکم دایکم ناچێتە دەرەوە بەبێ عەبا ڕەشەکەی، ئەی قژە ڕەشەکەی کەژاڵ ئەگەر ئەویش نەمێنێت! ڕەش ژیانە من بەبێ ڕەش دەمرم.

هەروا لەژێر باراندا سەما دەکەم و چاوم خستۆتە سەریەک لە نێوان ئەو هەورە ڕەشانەدا تروسکاییەکی بێوێنە دەبینم لە دوورەوە وەکو مۆم دەسوتێ و ڕوناکیەکەی تا ئەوپەڕی جیهانی تەنیوە خەوم بە ماڵی فریشتەکانەوە دەبینی کە مام ئیسماعیل هاتو خەبەری کردمەوە : کچی خۆم ئاخر بەو بارانە لەدەرەوە چی دەکەیت؟ گوڵشەن کچیێکی زۆر بێ زیان بوو هەرگیز نەم بینیووە ئازاری کەس بدا تەنها لەڕۆژانی باران و هەورە بروسکەو گەردەلوول دەردەکەوێت! هەروەک بڵێی لە ئاسمانەوە خۆی بە پەڕەشوتێکەوە گرتبێ بەبێ هیچ ترسێک سەری بەرز دەکردەوەو دەستەکانی ڕوەو ئاسمان هەڵدەبڕی تێڕامانی ئەو کچە سەمای دەروێشەکانی بیر دەخستمەوە قژێکی ڕەشی درێژ لێوان لێو بە قرتێلەی ئاڵ واڵ چنرابوو هەمیشە کراسێکی ڕەشی لەبەر دەکرد ئەوەی منی سەرسام دەکرد سەمای ئەوکچە نەبوو بەڵکو باران بوو باران! بەدرێژایی باران لە ژێری دەوەستا بێ ئەوی بەشی دڵۆپێک تەڕ بوبێت!

مام ئیسماعیل وەک هەمیشە دەستێکی بەڕیشی داهێناو تاوێ لێی نزیک بوویەوە کچی خۆم شەوبۆ ئاخر بەم بارانە لەدەرەوە تۆ چیدەکەیت! شوبۆ بەرەو دەستەکانی مام ئیسماعیل هەنگاوی دەنا دەستەکانی ماچکردوو دواتر لەسەر سەری داینا مەترسە مام ئیماعل باران منی خۆشدەوێت هەرگیز تەڕم ناکات هەرگیز نەخۆشم ناخات! من و باران بەڵێنمان بەیەکداوە تا هەتایە لەژێر هەورە ڕەشەکانەوە ژوان ببەستین! مام ئیسماعیل کە سەری لە بلیمەتی ئەوکچە دەرناکرد ڕوی وەرگێڕاو بە پرتەو بۆڵە کەوتە ڕێ ئاخر دوو ڕۆژی تری پێناچێ دەڵێن کچەکەی مەحموود شێت و بەڕەڵابووە ئاخ!” مەحمودی برام پێم ناڵێی تۆ چیت لەو شەڕەدابوو؟ ئەوە بۆ سێ مانگ دەچێ هەواڵێکت نیە،ژنەکەی بەو مناڵەبچوکانەوە جێ هێشتووە پیاو نازانێ چیان لێبکات مام ئیسماعیل بەداماوی لەسەر کورسیە کۆنەکەی دانیشتبوو گۆ چانێک بەدەستی چەپیەوە گرتبوو خۆی بەملاو بەملادا دەهێناو باسی مەحمودی برای بۆ پیاوانی گەڕەک دەگێڕایەوە کە لەشەڕدایەو هیچ هەواڵێکی نیە، دواتر لای بەلای شەوبۆدا کردەوە وەک بڵێی نەکا پیاوانی گەڕەک بیبینن لەژێر ئەوبارانەو بەتەنها لەدەرەوە!

بەڵام کە دیتی لەناکاو شەوبۆ ون بوو ، دووبارە دەستی دایەوە لە ڕیشی ئای خودا ڕەحمکا ئاخر باڵی جنۆکە ئەم کچەیان گرتووە؟ مام ئیسماعیل کام کچ دەڵێی؟ کوا ئەی بۆ ئێمە کەس نابینین ! گەنجەلاتوو لوتەکانی گەڕەک لە پڕێکا دایان لە قاقای پێکەنین و یەکێکیان بەدەستێکی قورسەوە دای لە ڕانی مام ئیسماعیل، وەک دەبینین مام لەوەتەی هاوسەری خوالێخۆشبووت کۆچی کردوە خیاڵات دەکەت دواتر هاوڕێکانی مام ئیسماعیل دوبارە دایانەوە لە قاقای پێکەنین مام ئیسماعیلیش بە زەردەخەنەیەکی زۆرزانانە وەڵامی دانەوە، ئیتر وا باران تەواو بوو منیش دەبێت بڕۆمە ماڵەوە کە دەرگای حەوشەکەم کردەوە بۆنی گوڵاوو باران ماڵەکەمانی تەنی کردبوو سوزان و سوهێل یاریان دەکرد ، سوزان بەرەو رومدا ڕایکرد و لچێکی لەسوهیل هەڵقرچاندبوو دادەمان گەڕایەوە بەرەو ڕوی شەوبۆدا ڕایان کردبوو سوزان یەکسەر خۆی خستە نێو باوەشی شەوبۆ دادە گەڕایتەوە! شەوبۆ ماچێکی سوزانی خوشکی دەکات و سوهێل دادە ڕۆشتبوویە لای باران بۆچی ئێمەشت نەبرد ئەی برا شیرینەکەی خۆم دەی وەرە با تۆش لە باوەش بگرم ، لە ناکاو دەنگی پەروانە دەرکەوت بە پرتەو بۆڵەوە بەرەو رووی شەوبۆ دەهات کچە تیوە ڕشکن پێم ناڵێی تاکو ئیستە لە کوێ بوویت؟

بەم سبەی ساڵحانە لەدەرەوە چیتە کرد پەروانە هەروا دەستێکی دەکێشا بەڕانی خۆیدا ئێ دواتر خەڵکی چیمان پێدەڵێن!” شەوبۆ وەک هەمیشە دەستەکانی دایکی ماچ کردوو لەسەر سەری داینا دایکە گیان هەرگیز نیگەرانی من مەبە تەنها دەڕۆم تا سەیری باران بکەم ، ئاخر ڕۆڵەکەم چێ دەڵێت کەتۆ لەبەر باران لەوێیت؟” بۆ ناچی کاری درومانەکەت تەواو کەیت! باشە دایکە گیان دەزانم پێویستمان بەپارەیە بۆ خوێندنی سوهێل و سوزان بەڵام منیش پێویستم بەنارانە من بەبێ باران دەمرم! شەوبۆ لەبەر خۆیەوە هەروا قسەی دەکرد کە پەروانەی دایکی دووبارە ئاوڕی لێ دایەوە بەقایمی تەماشای کرد چەتیوە شێتە تۆ هەروا وەستاوی ئۆی خودا لە منت بسسێنێ دەوەرە ئەوسەتڵانە پڕکە لە ماڵی باجی نازدار ئاومان نەماوە.

شەوبۆ بەبێدەنگی بەرەو ماڵی باجی نازدار کەوتە ڕێ و لە ڕێگادا بیری دەکردەوە کە پایز نزیکەو پێویستە بچێ نەختێ دار پەیدا بکات پێش ئەوەی سەرما هەرەسیان پێبێنێت شەوبۆ هەروا بەدەم ڕێگاوە بیری دەکردەوە کە گەیشتە ماڵە نازدار سڵاوێکی کردو وتی ئاوی پاکمان نەمابوو دایکم پێی وتم کە بێم و لێرە نەختێ ئاو بەرم نا نا ڕۆڵە وەرە ماڵی خۆتە نازدار بەتێڕامانینێکی قوڵەوە ئاماژەی بە شەوبۆ دا کە بچێ لە حەوزی ماڵەکەیان ئاو ببات، دواتر نازدارو کچکەکەی بە چپە چپ کەوتنە باسی شەوبۆ کچێ ڕەیحانە ئەڵێم ئەوکچەی پەروانەی خۆمان هیچ پێناچێ تەواو بێت ئەوە یەکەم جارە گوێم لەدەنگی بێت خۆ لەگەڵ کەس قسەیەکی نیە ڕەیحانە دەستێکی هێنا بەدەمیەوە جا دایکە لەوەش بەدتر دوێنێ پیاوانی گەڕەک بینیویانە لەژێر ئەبارانەوە سەمادەکاو پێدەکەنێ ، وەیش برم بۆت پەروانەی بەسەزمان بەو مناڵە بچوکانەوە ئەم کچە جناویەشی بۆ جێماوە.

دەستتان خۆش نازدار خان شەوبۆ بێئەوەی سەر هەڵبڕێ لەدەرگای ماڵە نازدار کەوتە ڕێ ، کە گەڕایەوە ماڵەوە بینی کەوا دایکی سەرقاڵی خەیاتیەەیەتی ، دایکە سوزان و سوهێل لەکوێن ئەوە لەقوتابخانەن جەرگی دایە ئاوەکەت هێنا لەماڵە نازدار بەڵێ دایکە گیان ئەرێ باوکم بەر لە ڕۆشتنی هیچ داری وشکی هێنابوو بیکەینە زۆپاوە، پەروانە ئاخێکی هەڵکێساو بەتاسەوە سەیرێکی شەوبۆی کرد بۆ مەگەر ڕۆڵە باوکت هیچ گرنگی بەم ماڵە مان دەدا لای خۆی چوەتە شەر ئۆ خودا لاشەی ساردی بۆم بێتەوە شەوبۆ بە ناقایلیەوە وەڵامی دایکی دایەوە نا دایکە وامەڵێ دیارە ئەویش لەشەڕدا شتێکی تر دەبینێ تۆ ئەمەم پێ بڵێ دایکە کوا سویچی ماتۆڕەکەی باوکم من دەچم دار دێنم و دواتریش دەیکەمە نێو زۆپاوە، پەروانە دەستێکی کێشا بەڕانی خۆیداو یای لە قاقای پێکەنین هۆ خودا من لەم کچە شێتەم سەر دەرناکەم ئاخر ڕۆڵە تۆنازانی ژن بوون واتا چی ئەمە کەی کاری تۆیە، ئینجا تۆ واز لەمانەش بێنە دواتر خرڵکی گەڕەک بتبینن چیمان پێدەڵێن شەوبۆ کچم من دایکتم و هەمیشە چاکەی تۆم دەوێ لای خەڵک جەوان ڕەفتار بکا دواتر کەس نایەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی وادا بکات.

شەوبۆ بەسەرداخستنەوە بێ ئەوەی وەڵامی دایکی بداتەوە بەرەو کۆگاکە کەوتە ڕێ من خۆم دەمزانی سویچەکانی باوکم لە کوێن بەس بۆ ئەوەی ڕێزی دایکم دەگرم پێیم ووت. شەوبۆ بەماتۆڕە سێتایەکەی باوکی بەرەو سەری چیا بەڕێکەوت لەوێدا هەچەند ئاوێزانی سروشت دەبوو زیاتر داریکۆ دەکردەوە کەبەشی سێ مانگی ئەم زستانەیان بکات.

بەدڵخۆشیەکی زۆرەوە بەرەو ماڵ بەڕێ کەوت لەڕێگادا بیری کەوتەوە کە دەکرێ دایکی دووبارە سەرزەنشتی بکات بەدەم ئەو بیرکردنەوانەوە کە نزیک ماڵی خۆیان کەوتەوە بینی کەدایکی هەروا لەخۆی دەداو دەگریا دراوسێکانی لێ کۆببونەوە شەوبۆ کەوتە دڵە خورپە نەبادا دایکم لەبەر من وابێ بەپەلە خۆی کرد بەدەرگای ماڵدا تا پرسی دایکە چی بووە بۆ وادەکەی پەروانە باوەشی بۆی کردەوە ئۆ ڕۆڵە بێچارەکەم نازانی چیمان بەسەردا هاتتوە باوکت نەچووە بۆ شەڕ بەڵکو چووە ژنێ تری هێناوە و خۆی لێمان بەری کردووە ، شەوبۆ ڕۆشت و توند باوەشی بەدایی داگرت ، لەولاوە گوێی بۆ ژنەدراوسێکانیان هەڵخستبوو کچێ ئینجا دەڵێن سوپای دوژمن وا نزیکەو کە چوونە هەر شوێنێک پیاوەکانیان دەکوژن و ژنەکانیان بۆ کاری نەشیاو دەبەن.

پەروانەی بەسەزمان بەو گەنجیەوە بەبێ هیچ پیاوێک و گەورەیەک ماوەتەوە، شەوبۆ هەوڵی دەدا دایکی ئارام بکاتەوە بۆیە تەواوی ڕۆژەکە لەجیاتی ئەو کاری کرد شەو بەو دارانەی هێنابوویەوە زۆپاکە ی داگیرساندو بەدەم گێڕانەوەی چیڕۆک بۆ سوزان و سوهێل خەوی لێکەوت کە لە تارمایی شەودا لە گەڵ قیژەی نازدار خەبەریان بوویەوە بەهاوارەوە بانگی لێدەکردن هۆ پەروانە کچم شەوبۆ! بۆ نایەن لا هاوارم کە چووینەدەرەوە هەرچی دەمان کرد نازدارمان بۆ ژیر نەدەبوویەوە تالێ بپرسین کە چی بوە دواتر بەدەم نرکە نرک و هەناسە بڕکێوە پێی وتن کەوا سوپای دوژمن کەوتۆتە سەریان مێردەکەی بێسەرو شوێنەو سێ کچەکانیشیان بە دیل گرتووە.

شەوبۆ هەر کە ئەمەی بیست دەستی کردە ملی نازدارو پێی وت تۆ هیچ خەمت نەبێ دادەگیان من کچەکەنت بۆ دەگەڕێنمەوە بەڵام تۆ ئیستە هەستە من تۆ لەگەڵ دایکم و ئەوان ببەمە شوێنێکی پارێزراو دواتر دەچم دەیان هێنمەوە. شەوبۆ بە مانتۆڕەکەی باوکی ژنانی گەڕەکی گەیاندە ئەشکەوتێکی سەر چیا.

دواتر بەرەو ڕۆژئاوای دێکە ڕێی کرد کە لە ڕێگادا بینی چەند ئەفسەرێکی بیانی واخەریکن بە زۆر وا لە کیژۆڵەیەک دەکەن کە جلەکانی داکەنێ، شەوبۆ کە چاوی بەم دیمەنە کەوت خۆی بۆ نەگیراو دەستی کرد بە تەقەکردن لێیان لەسەرووی گردەکەوە شەوبۆ لە باوکیەوە فێری تەقە کردن ببو کە بە مناڵی دەیبرد بۆ ڕاوو شکار، سەربازەکان کە گوێیان لەدەنگی فیشەک بوو شڵەقان و کەوتنە خۆ هەڵبەتە کە شەوبۆ دانەیەکی لێ پێکابوون، لەیەک کۆ بوونەوە تا بەرگریبکەن لەوێوە شەوبۆ زانی کە ژمارەیان کەمتر لە دەکەسەو هێرشێکی چاونەترسانەی بۆ کردن کەتوانی لەماوەیەکی زۆر کەمدا هەر هەمویان بریندار بکریندار بکات و قۆڵبەستان بکات کە دەستی بەسەر هەموو چەکەکانیان داگرت ، ڕۆشتە لای کیژۆلەکە کەوەک مەلێکی تەزیو هەڵدەلەرزی سەرەتا ترسی لەشەوبۆ نیشت نەبادا ئەمیش بیەوێت بیهەوێ بەزۆر بیبا شەبۆ دەمامکە کەی لاداو کە لێ نزیکبوویەوە بۆی دەرکەەت کەوا ئەوە ڕەیحانە ی دراوسێیانە شەوبۆ دەستی خستە سەر شانی ڕریحانەو ماچی نێوچەوانی دەکات ئەزیزم ڕەیحانە من خوشکی تۆم هاتووم ڕزگارت کەم مەترسە!

ڕەیحانە بێئەوەی لە شوێنی خۆیدا بجوڵێت پەنجەی شایەتومانی بەرەو کۆخەکە بەرز کردەوە کەوا چەند کچێکی تریان لێوە بەند کردبوو شەوبۆ یەکسەر بەلایاندا پژاو قوفڵی دەرگاکەی کردەوە ، دواتر بە ماتۆڕ سکیلەکەی باوکی هەموو ئەو کچ و ژنانەی برد بۆلای شوێنە پارێزراوەکەی دایکی و نازدار و ماڵاوایی لێکردن شەوبۆ خۆت بۆ کوێ دەچیت؟ ڕەیحانە بەدەم گریانەوە هاواری لێی کرد .

شەوبۆ دەستەکانی ڕەیحانەی دەگرت و ڕەیحانە گیان من دەچم ئەوانی تر ڕزگار دەکەم بەڵێنم بەباران داوە هەرکەس هاتە سەر ڕێم ئازادی بکەم نەختێ دوورکەوتەوە دواتر بانگی لە ڕەیحانە کرد ،،بەدایکم بڵێن زۆر زۆرم خۆشدەوێت.

حەوسەد خدر رەسووڵ




دەوڵەت … نوسینی جۆزیف پرۆدۆن…و: زاهیر باهیر …. بەشی7

دەوڵەت*:
نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON
و: زاهیر باهیر
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

بەشی حەوت:

ئەوە ئاشکرایە . دەوڵەت نوێنەری کۆمەڵە و لە دەرەوەی کۆمەڵ ڕێکخراوە بۆ پاراستنی لاواز لە بەرانبەر بەهێزا، بە واتایەکی دیکە، بۆ پارێزگاری ئاشتی نێوانی ناڕازییەکان و ئەوانەی پاریزگاری لە نیزام دەکەن . وەکو بینیمان زۆری نەویست کە Louis Blanc مەبەست و هۆکاری بوونی دەوڵەت و ئامانجی ئاشکرا بکات، کە دەتوانرێت شوێنەوار یاخود سەرچاوەکەی لایGrotius, Justinian, Cicero لای هەموو ئەو نوسەرانەشی هەر کات لەسەر مافی گشتی نوسیبێتیان، بدۆزێتەوە. ئەوە ترادیسۆنی Orphic-ە [ ئەو ناوەیە کە دراوە بە کۆمەڵێك خەڵکی ئیماندار کە پراکتیکیان کردوە، ئەسڵی ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی یۆنانی کۆن و کۆمەڵی هێلینستییەکان-وەرگێڕ] کە پەیوەستە بە Horace وە [ پێشەنگی شاعیران لە سەردەمی Augustus. –وەرگێڕ] .

[ ئەمەی خوارەوە کۆپلەیەکە لە هەڵبەستەکانی بە زمانی لاتینی، منیش وەرمگێڕا بۆ ئینگلیزی و لە ئینبگلیزییەوە کردومە بە کوردی . ڕەنگە هیچ مانایەکی ئاوا نەدات بۆ خوێنەر، بەڵام من نەمویست فەرامۆشی بکەم- وەرگێڕ] :-

ئاژەلی جەنگەڵەکان پیرۆزن بۆ خوداکان .
کوشتن و پەیڕەوی سیستەم و جۆری خواردن Orpheus ڕادەوەستێنێت
دەڵێن ئەو، شێر و پڵنگی ماڵیی کردووە و کۆنترۆڵی هێڕش و دڕندەییانی کردووە
دەستنیشانکردنی Amphion و Thebes citadel
دەنگی وەکو تاری ئامرازەکانی مۆسییقا و جوڵاندنی بەردەکان،بووە بەمە دەیویست نوێژکەران بەرەو سەرسامبوون بەرێت

Orpheus” وەکو کەسێکی ئاسمانی، وەکو ئیلاهییەك، یاخود وەرگێڕێكی ]موتەرجیمێكی[ خوداکان، بانگەشەی پیاوانی لە ناوجەرگەی دارستان و جەنگەڵەکانەوە کردوە و مێشکی پڕ کردون لە ترسی وێنەی کوژراوان و گۆشتی مرۆڤی مردووان. ئەم کارەشی سەرەنجام ئەو شۆرەتەی داوەتێ، کە ئەو شێر و پڵنگەکانی ماڵیی و دەستەمۆکردووە هەر وەکو دواتر بە Amphion, دۆزەرەوەی Thebes وتراوە [Thebes : ناوی یۆنانییە بۆ شارێکی کۆنی میسر، شوێنەوارەکەی کەوتۆتە سەر ڕوباری نیل ، 420 میل لە خواروی قاهیرەوە – وەرگێڕ] وتراوە، بەهۆی دەنگە کاریگەرییە بە سۆزە شیعراوییەکەیەوە بەردەکانی جوڵاندووە و بەهۆی سیحری نوێژەکەیەوە پێشڕەویی کردوون بۆ ئەو شوێنەی کە خۆی ویستویەتی”

ئەو سۆشیالیزمەی کە ئێمە دەیزانین و دەیناسین داخوازی و هەوڵی ئەندێشەی زۆریی خەڵکانێکی دیاریکراوی ناوێت. بەڵام ئەوان بەتەواوی لاسایی ئەفسانە کۆنەکان دەکەنەوە، کۆپی مەزهەبی کاسۆلۆکیی دەکەن ، هاوکاتیش خوتبەی دژایەتکردنیشی دەدەن، ئەوان هەڵدەزنێن بە دەسەڵاتا و لاسایی دەسەڵاتداران دەکەنەوە و دواتر لەتەکیانا دەکەونە غەرامیات، دوای ئەوەش بە هەموو هێزی خۆیان دەقیڕێنن: ئازادیی، یەکسانیی، برایەتیی، بەم شێوەیە سوڕەکە کۆتایی دێت. ئیدی یەکێك بە وەحیدار دەردەچێت، یەکێك بوەتە ڕیفۆرمکەر، یەکێ دی دیمۆکراسیی و موسڵیحی نوێکەرەوەی کۆمەڵایەتیی، یەکێ تر ناونراوە کاندیدی وەزارەت لە گەشە و پێشەوەچوونا- نا نا، تەنانەت یەکێکیش هەیە بۆ سەرۆکی دیکتاتۆرییەتی کۆمارییش.
کەواتە بە دانپیانانی Louis Blanc ، دەسەلات زادە و لە دایکبوی بەربەریەتە، ڕێکخراوی دەوڵەت شاهیدی دڕندەیی و توندوتیژی حاڵەتێکن لە نێوان پیاوانی سەرەتای سروشتییەکانا- بە نەبوونی تەواوی بازرگانی و پیشەسازیی[ پرۆدۆن بە تەوسەوە ئەمە بە لویس بلانك دەڵێت –وەرگێڕ]. بۆ ئەم وەحشگەرییەش دەوڵەت دەبوایە هەڵوێستی هەبوایە و ڕاوەستایە دژ بە هێزی هەر یەك لە تاکەکان و کاردانەوەی هەبوایە، ئەمەش بە باڵادەستبوونی هێزێکی توانادار لە غیابی ئارگویمێنتێکی دیکەدا هەر دەکرا، تاکو ئارەزووەکانی مەیسەر بکات. کەواتە دەستوری دەوڵەت، وەکو ئێستا وتمان دوژمنێکی سەرسەختی کۆمەڵایەتییە، گورگە و لە پێستی پیاودایە. خودی Blanc Louis خۆی ئەمە دەڵیت بە دابەشکردنی مرۆڤەکان بەسەر بەرەی بەهێز و لاوازدا، ئەو کاتە وەکو وەحشییە کێوییەکان لەناوخۆیانا لەسەر خواردنەکانیان، ناکۆكدەبن، ئەویش[ لویس بلانك] ئەو کاتە نێوندگیرییان بە دەوڵەت، دەکات.

کاتێك کە دەوڵەت بێ سوود و بێ کەڵك دەبێت، کە خودی دەوڵەت بەتاڵە لە بابەت، لەئامانجی بوونیی و هەروەها مۆتیڤەکەشی، ڕۆژێک دێت لە بەرانبەر هەر عیلەتێك کە دەوڵەت هۆکارێتی، ئیدی هەرچییەك بێت، دەبێت خۆی لەو سەرە ڕێگایەدا لابەرێت. نابێت کۆمەڵ نە لاواز و نە بەهێز لەخۆی بگرێت، بۆ ئەوەی نایەکسانیی و نەتوانایی جەسەدی و ڕۆشنبیریی نەتوانێت ببێتە هۆکاری جەردەیی و سەرکوتکردن، تاکو تاك سەربەخۆیی مسۆگەربکات و پێویستی بە پاراستن نەبێت. کەواتە دەوڵەت زیاتر خەیاڵییە تاکو ڕاستیی.

ئێستاش ئەمە دەقی ئەو ئوتروحەیە کە ئەمڕۆ دەوامی پێدەدەین.

هێز کە نەرمیی و ڕەقی مۆراڵەکان دیاریدەکات ، وردە وردە جێگای یاسای ماف بە ڕۆڵی یاخود بە یاسای هێز، دەگرێتەوە، کاریش کە سەرنجام دەستەبەری ئاسایش دەکات، هەنگاو بە هەنگاو ئازادیی و یەکسانیی لە پلەیەکی بەرزتر زیاتر لە دین و دەوڵەت و کار، ئافریندە دەکات. لێرەدا یەکەم کاری بازرگانیی و پیشەسازیی، دوای ئەو زانست کە ڕۆحی پێدەدا، لە دوا قۆناغ و شیکردنەوەدا هونەرە، کە دەیکاتە گوڵی نەمر. دین بە بەڵێن و هەڕەشەکانییەوە، دەوڵەتیش بە لەشکر و دادگایەوە سۆزی دادگەریی دەدەن ، کە ئەوە زۆر لاواز بووە لای پیاوانی سەرەتایی، کە تەنها هەڕەشەیەکی سزادەرانەی ڕوونە بۆ وێرانکردنی مێشكەکان. لای ئێمە پیشەسازیی، زانست ، وێژە ، هۆنەر، هەموو گەندەڵبوون، هەر وەکو Jean Jacques وتویەتی ئەم سزادانە لە شوێنی دیکەدا دەیانبینینەوە ، ئێمە لە دابەشبوونی موڵکییەتا، لە ئامراز و ماشێنەکانی پیشەسازیی، لە گەشەکردنی ئیسراف و کەمالیاتا[ زیادەپێویست] ، دەیانبینین، لە ئاوەژوکردنەوەی ئارەزووەکانا یاخود لە دەستبەسەراگرتنی ئارەزوویەكی سەپێنراو بەسەر هەموو پێداویستییەکانی کاردا. پاش بەربەریەتی سەردەمە دێرینەکان، دوای هاتن و سزای توێژاڵ و دەستوری فیوداڵی لە کۆمەڵی سەرەتاییدا، دوا توخمی کۆیلایەتی، هێشتا وەکو سەرمایەیەك مابوو. دواتر ئەم سەرمایەیە ڕێگای خۆی ونکرد، کرێکاران، بازرگان، میکانیك، کێڵگەوان، پیاوانی زانست، هونەرمەند، چی تر پێویستیان بەوە نەما لە لایەن ئەو سەرمایەوە بپارێزرێن. ئەوەی کە هەر یەك لەمانەی پاراستوە بەهرە و سەلیقەی [مەوهوبەکەی] بووە، زانیارییەکەی بووە، بارودۆخە پیشەسازییەکەی بوووە. پاش دەستبەرداربوون لەو سەرمایەیە، بەردەوامبوونی دەوڵەت زۆر دوورە لە پارێزگاری و پاراستنی ئازادیی-یەوە، ئەو تەنها دەتوانێت سازش بە ئازادیی-یەوە بکات .

درێژەی هەیە

…………………..
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.




دوای 17 ساڵ كاركردن له‌سه‌ر ئایین و كه‌مینه‌كانی كوردستان … سه‌لام عومه‌ر

كتێبی (گوناح و ئیمان)ی سمكۆ محه‌مه‌د بڵاوبۆوه‌

كتێبی گوناح و ئیمان كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و مه‌یدانییه‌ له‌سه‌ر گروپه‌ ئیتنیه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان كه‌ بریتین له‌ ئێزدی و كاكه‌یی و سابیئه‌ی مه‌ندائی و ئه‌رمه‌ن و هه‌قه‌ و قه‌ره‌ج. له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆشنبیر سمكۆ محه‌مه‌د هاته‌ چاپ كردن و له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌كادیمیای كوردستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ كتێبێكی ناوازه‌ی پڕ له‌ زانیاری له‌سه‌ر بارودوخی مێژووی و كولتووری و فه‌رهه‌نگی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی پێكهاته‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئایینی ئیسلام.
ئه‌م كتێبه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سمكو محه‌مه‌د وه‌كو توێژینه‌ویه‌ه‌كی مه‌یدانی كاری له‌سه‌ركردووه‌/ چیرۆكه‌كه‌ی به‌پێی پێشه‌كییه‌ك كه‌ نووسه‌ر نوسیویه‌تی، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌17 ساڵ گه‌ ئه‌وكات وه‌كو كارێكی په‌راوێزخراوی رۆژنامه‌وانی كاری له‌سه‌ر كردووه‌، دواتر بیری لێكردۆته‌وه‌ كه‌ بیكات به‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر و توێژه‌ران زیاتر ئاشنایه‌تی دۆخی جوگرافی و مێژوویی و فه‌رهه‌نگی و ئایینی ئه‌م پێكهاته‌ ئیتنییانه‌ بن له‌رووی ئایینیه‌وه‌، له‌دوتوێی 336 لاپه‌ره‌، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌كادیمیا ی كوردستان چاپكراوه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ وردانه‌ی كه‌ به‌رچاو ده‌كه‌ون بۆ نموونه‌ خاڵی هاوبه‌شی ئایینه‌كانی وه‌كو ئێزدی و كاكه‌یی و ئه‌رمه‌نی و سابیئه‌ و هه‌قه‌ و كاكه‌یی و هتد، نووسه‌ر گه‌ڕاوه‌ و زانیاری وردی چنگ كه‌وتووه‌ و دركاندوویه‌تی، وه‌كو خۆی ده‌ڵێ‌” به‌شێكی زۆر له‌ دواكه‌وتنی كاره‌كانم بریتی بوو له‌وه‌ی سه‌ید و پیر و شێخ و ده‌م سپی ئه‌و پێكهاتانه‌، قسه‌یان نه‌ده‌كرد و نهێنی ئایین و كولتووره‌كه‌یان نه‌ده‌دركاند، كاره‌كه‌ بۆ ئه‌وان ناموو بوو، چونكه‌ هێنده‌ له‌لایه‌ن ئایینه‌ زاڵه‌كانه‌وه‌ پێشتر سه‌ركوت كراون، به‌ ئه‌سته‌میان ده‌زانی ئه‌و نهێنیانه‌ی ژیانی كولتووری و ئایینیان بدركێنن، بۆیه‌ كاره‌كه‌ی كردۆته‌ دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێكی پشتی به‌سه‌رچاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌وه‌ به‌ستوه‌ و به‌شێكی تری دوای ماندوو بوونێكی زۆر لێدوانی له‌ پیرو سه‌ید و شێخه‌كان وه‌رگرتووه‌ تاكو كێشه‌ی بۆ درووست نه‌بێ‌ له‌ هه‌م له‌ زانیاری و هه‌م لو كۆسپ و گروپه‌ توند ره‌وانه‌ی به‌ ئاسانی توێژینه‌وه‌ له‌ سه‌رناواخنی دینه‌كه‌یان پێ‌ هه‌زم ناكرێ‌، هه‌روا ئه‌و نه‌هاتووه‌ له‌ خۆوه‌ و به‌پێی گوته‌ی ئه‌وانی دی زانیاریه‌كان شیبكاته‌وه‌ به‌ڵكو پشتی به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی زیندوو به‌ستوه‌و به‌ناویاندا گه‌ڕاوه‌ كه‌سه‌ ناوداره‌كانیانی دۆزیوه‌ته‌وه‌و زانیاری لێوه‌رگرتوون، چۆته‌ كرۆكی دینه‌كانیانه‌وه‌و گه‌ڕاندوونیه‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌ كتێبه‌ كانیاندا هاتوون،هه‌روه‌ك چۆن له‌ نێو كتێبه‌كه‌شدا تیشكی خستۆته‌ سه‌رو زۆر به‌وردی و لێزانانه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌.

له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌ ئاین و ئه‌فسانه‌ ده‌كات رونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌دا هه‌یه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پێمان بڵێ‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێك له‌ ئاینه‌كان ئه‌فسانه‌ داگیری كردوون هاوبه‌شیه‌كی زۆریش له‌نێوان ته‌واوی ئاینه‌كاندا هه‌یه‌ هه‌م له‌ رووی ناوه‌رۆكو هه‌م له‌رووی ئه‌فسانه‌ییه‌وه‌ كه‌ وه‌ك كلتوورێكی هاوبه‌ش درێژه‌پێده‌ری یه‌كترین، به‌تایبه‌تیش خودا كه‌ ده‌كرێ‌ بڵێین له‌ پێناسه‌دا زۆر لێك نزیكن، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ‌ جار شێخ و كائینه‌كانیان ئه‌م رۆڵه‌ ده‌بینن، سمكۆ له‌ پێشه‌كیه‌كه‌یدا ده‌ڵێ‌: ( به‌شێكی ئه‌م كتێبه‌ په‌پیوه‌ندی به‌و ئه‌فسانانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌نێو ئاینه‌كاندا فه‌زایه‌كی گه‌وره‌یان داگیر كردووه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌پیاوه‌ روحانی، یان رۆشنبیره‌كانم بیست، یان له‌ سه‌رچاوه‌كان خوێندومه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ئایین، به‌شێكی زۆری ئه‌و دیمه‌نه‌ ئه‌فسانه‌ییانه‌ بوون كه‌ قه‌ناعه‌تی بڕوادارانی ئاینه‌كانی راگرتووه‌، ئه‌فسانه‌ هاوكاری ژیانی خواكانی سه‌رزه‌مینی كردووه‌، وێنه‌ی كێشاوه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خواكانی رابردووی به‌وه‌چه‌كانه‌وه‌ گرێدراوه‌، هه‌ره‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینین سه‌رجه‌له‌ی ئاینه‌كان و پله‌كانیان له‌رێگه‌ی وه‌چه‌كانه‌وه‌ درێژه‌ی پێدراوه‌، به‌ڵام ئه‌و داتا كه‌مه‌ ناچاری كردم كار به‌سه‌رچاوه‌ بكه‌م بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبه‌كه‌.

هیچ ئاینێك به‌خۆڕایی و له‌بۆشاییدا سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه‌، به‌ڵكو ژینگه‌یه‌كی رۆشنبیری هێناویه‌تیه‌ كایه‌وه‌، بۆ نموونه‌ بوزییه‌ت له‌هینده‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا، چونكه‌ زه‌مینه‌ی واقیعی هه‌بوو، مه‌سیحیه‌ت له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ریهه‌ڵدا و دواجار له‌رۆژئاوا گه‌شه‌ی كرد و بوو به‌سیستم و ئاڵوگۆڕیشی به‌سه‌رهات، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ژینگه‌یه‌كی دیكه‌ی خوداپه‌رستی هه‌بوو دوور له‌ توندوتیژی و ده‌مارگیری، ئیسلام وه‌كو رۆشنبیرییه‌كی نوێ‌ كه‌ ئیلهامی له‌ سه‌رچاوه‌كانی پێش خۆی وه‌رگرتووه‌، چونكه‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیكه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، فه‌لسه‌فه‌ی ئاینیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سنووری عه‌قڵدا ده‌وه‌ستێت، ئه‌فسانه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و گرێیانه‌ی كه‌ به‌فه‌لسه‌فه‌ش ناكرێته‌وه‌ به‌ئاینه‌وه‌ گرێدراوه‌، ئه‌م ئاینانه‌ی لێردا باسمان كردوون هیچیان سنووری لۆكاڵیان نه‌بڕیوه‌، ئه‌گه‌رچی خورافه‌ گرێدراوی ئایین نییه‌، به‌و پێیه‌ی به‌ر له‌ئه‌فسانه‌ ئایین هه‌بووه‌ و ناشتوانین كێشه‌ی ئاین و شێوازی جۆراوجۆری خوداپه‌رستی له‌سنوورێكدا رابگرین، له‌حاڵێكدا ئه‌م ئاینزایانه‌ پڕن له‌ ئه‌فسانه‌ و خورافیات و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانی تره‌وه‌.

له‌روویه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌م تێبینی ده‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر پیاوێكی روحانی سه‌ر به‌ئاینه‌كانی كوردستان گفتوگۆم كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ئاینه‌كه‌یان، وابه‌سته‌یه‌ به‌قسه‌ یان ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه‌ كاهینه‌كانیان درووستیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌روه‌ختی خۆی جۆرێك رۆشنبیری بووه‌ كه‌ توانیویه‌تی خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت پێبهێنێ‌، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی نه‌بێ‌ هێندێكجار خودا له‌پیاوێكی روحانیدا كۆكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداره‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی باس له‌پیاوه‌ روحانیه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ باس له‌ خودای یه‌كتا ناكه‌ن، بۆیه‌ گومانه‌كه‌ هێشتا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌ له‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئاینه‌كان، ئه‌مه‌ بۆمن جێگه‌ی سه‌رنج بوو، به‌ڵام كۆك بوونیان له‌سه‌ر وشه‌ی خودا، به‌شێكی زۆری له‌فه‌زای باوه‌ڕدارێتی داگیر كردووه‌.)
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌ قه‌ره‌ج ده‌كا دین و پێكهاته‌ی ئه‌م توێژه‌ جیهانییه‌ زۆر به‌وردی شیده‌كاته‌وه‌ ده‌یانكاته‌ پێنج به‌شه‌وه‌و پێشمان ده‌ڵێ‌ قه‌ره‌جه‌كانی كوردستان له‌ كوێوه‌ هاتوون و چۆن بێره‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، چۆن كلتووری نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانیان گواستۆته‌وه‌ كوردستان و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش خۆیان راهێناوه‌، به‌ڵام هه‌رگیز داب و نه‌ریتی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌و به‌ڵكو هه‌میشه‌ به‌رگریان لێكردووه‌، له‌م به‌شه‌یدا پێناسه‌یه‌كی وردو پڕ له‌ زانیاری ده‌داته‌ خوێنه‌رو كه‌ له‌ ناواخنیدا پێمان ده‌ڵێ‌ ئه‌گه‌رچی قه‌ره‌ج نیشتمانێكی دیاریكراویان نییه‌ به‌ڵام هه‌موو جیهان به‌ نیشتمانی خۆیانده‌زانن سه‌رسه‌ختانه‌ش داكۆكی له‌ خۆیان و پێكهاته‌كانیان ده‌كه‌ن.
دواجار ئه‌م كتێبه‌ كه‌ حه‌فده‌ ساڵی ره‌به‌ق كاری تێدا كردووه‌ ماندوو بوونێكی زۆری پێوه‌ دیاره‌و شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ بخوێندرێته‌وه‌و قوتابیانی تایبه‌تمه‌ند سوودی لێببینن هه‌م بۆ نامه‌كانیان و هه‌م بۆ ئه‌و زانیاریه‌ وردانه‌ی له‌سه‌ر دینه‌كانی كوردستان، كه‌ ته‌واوی له‌نێو ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێ‌.

سه‌لام عومه‌ر




كه‌ركوك وداگیركردنی خاكی كوردستان … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

دوێنی 28/5/2019 شانۆگه‌رییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتییپێهات و نێچیرڤان بارزانی بوو به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌و چوار كاندیده‌كه‌ی تر هیچ ده‌نگیان نه‌هێناو ئه‌وه‌ش جێی پێكه‌نینه‌و سه‌رسورمانه‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا جێی نێگه‌رانییه‌ و هه‌ر به‌وه‌ش ئه‌زانرێت كاره‌كه‌ی په‌رله‌مان گاڵته‌جارییه‌كی بێوێنه‌یه‌ و، له‌ مێژووداو له‌ سه‌رانسه‌ری دونیا قه‌ت رووی نه‌داوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مان چوار كاندید خۆیان به‌پاڵێون بۆ سه‌رۆكی هه‌ریم یان سه‌رۆكی وڵات ته‌نها یه‌ك ده‌نگ به‌ده‌ستنهێنن و، لێره‌دا پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران به‌بێ ترس ده‌نگ هه‌ڵبرن و، وه‌ڵامی خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌..

باسی كه‌ركوك یان راستر شه‌ری كه‌ركوك گه‌رمه‌ و، ره‌فتاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دۆخی شاره‌كه‌ كه‌ خوێ له‌ بنه‌ره‌تدا ئاڵۆزه‌، ئاڵۆزتر ئه‌كه‌ن و، به‌ چاوی بێرێزی سه‌یری یه‌كتر ئه‌كه‌ن و، هیچ نرخێك بۆ گه‌ل و نیشتمان دانانێن و، ئاره‌زوومه‌ندانه‌ قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌ كراوه‌كان قوڵتر ئه‌كه‌نه‌وه‌..
هه‌ر دوێنی له‌ كاتێكدا په‌رله‌مانی كوردستان خه‌رێكی “” هه‌ڵپژاردن”” بوو، چه‌نده‌رمه‌و سوپای توركیای ره‌گه‌زپه‌رست، به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی مۆدێرن‌ هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر گونده‌كانی كوردستان له‌ خواكورك و برادۆست و ناوچه‌كانی تر ده‌ستپێكردو، له‌ چه‌ندان ناوچه‌ چێگیربوون و، هێرشه‌كه‌ی عوسمانلییه‌كان به‌ پانتایی 50 كیلۆمه‌ترو قوڵایی 35 كیلۆمه‌تره.

ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ پارتی و یه‌كێتی گاڵته‌ به‌ هه‌ستی هاوڵاتیانی كوردستان به‌ گشتی وخه‌ڵكی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ئه‌كه‌ن و، جاروبار قسه‌ی زبرو ناشیرین ئاراسته‌ی یه‌كتر ئه‌كه‌ن و، هاوكات باسی یه‌كریزی و نه‌مانی قه‌یران و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان ئه‌كه‌ن و، تا ئێستا ناتوانن پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك دیاری بكه‌ن و، له‌م دووایه‌دا گه‌مه‌كه‌یان گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت و، یه‌كێتی ده‌نگی به‌ نێچیرڤان بارزانی نه‌داو، زه‌نگی مه‌ترسیشی لێداو، یه‌‌كێتییه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر پارتی به‌ شێوه‌ی لوتبه‌رزی و بێمنه‌تی ره‌فتار بكات به‌شداری حكومه‌تی كابینه‌ نۆێ مه‌سرور بارزانی ناكه‌ن.

پارتی و یه‌كێتی بۆ دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك رێككه‌وتنامه‌یان واژوو كردو به‌ڵام ئێستا پارتی ره‌تی ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتنیان هه‌بێت و، له‌ سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌ڵێن: پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌بێت كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردی شاری كه‌ركوك بێت ، نه‌ پارتی بێت و نه ‌یه‌كێتی، تا كار بۆ هه‌موو كه‌ركوكیه‌كان بكات نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو، راشیگەیاند، پێشتر لەنێوان بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوك كراوەو بڕیارە گفتوگۆكانیش بۆ رێككەوتنی كۆتایی بەردەوام بێت.

توركیا نیوه‌ی خاكی باشووری كوردستانی داگێر كردوه‌و، به‌ هێرشه‌كه‌ی دوێنی شوێنی تریشی كه‌نترۆڵ كردو، توركیا وه‌ك خاوه‌ن ماڵ ره‌فتار ئه‌كات و، له‌ كوردستان بێ له‌ توركه‌ تورانییه‌كان، كه‌سی تریان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناو به‌رپرسه‌ باڵاكان ‌و، له‌ باتی ئه‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن و، پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك بدۆزنه‌وه‌و یه‌كبگرن داوا بكه‌ن هێزو سوپاو جه‌نده‌رمه‌ی توركیا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌و، خاكی كوردستان ئازاد بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌چن به‌ گژی یه‌كترو، دڵه‌راوكی بۆ خه‌ڵك دروست ئه‌كه‌ن.

دۆخی شاری كه‌ركوك مه‌ترسیداره‌و، عه‌ره‌ب و تورك یه‌كئه‌گرنه‌وه‌ بۆ دژایتیكردنی كوردو، راكان چبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وكاله‌ت ئه‌ڵێت كه‌ركوك شارێكی عه‌ره‌بییه‌و، ناهێڵین جوداخوازان بۆ خۆیان دایبرن و، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش مه‌ولود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی رێكخراوه‌كانی توركانی كردو، بێشه‌رمانه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌ركوك شارێكی توركمانییه‌‌و، به‌رپرسانی كوردستان له‌ پاش كاره‌ساته‌كه‌ی 16 ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و، له‌ پاش ‌ هه‌ڵاتنی پارێزگار نه‌جمه‌دین كه‌ریم تا ئێستا شه‌ریان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كێ ئه‌بێته‌ پارێزگارو، له‌ ناو خۆیاندا ته‌با نین و، پاشقول له‌ یه‌كتر ئه‌گرن و، باری خه‌ڵگیان قورس كردووه‌و رۆژانه‌ رووبه‌رووی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ئه‌بنه‌وه‌. .

هه‌لی زۆرو زێرین بۆ گه‌لی كوردستان له‌ كه‌ركوك و، سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابراوه‌كان ره‌خساو، به‌رپرس و سه‌رانی كورد له‌ به‌ر دزی و گیرفان پركردن و گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندی تابه‌تی نه‌یانتوانی ئه‌و هه‌له‌ زێرینانه‌ بقۆزنه‌وه‌و، خۆیان به‌سته‌وه‌ به‌ ماده‌ی (140) و، ده‌ستوری عێراقی و، ، هیچیان بۆ نه‌كراو له‌مرۆشدا ئیفلیج و دۆش داماون و، له‌ جیاتی ده‌ستكه‌وت ئه‌بێ مێشكوژ هه‌ڵگرن و، مێش قاو بده‌ن.

ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌كێتی دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وندی حزبایه‌تی و پۆست و پله‌و پایه‌و، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عێراق و، داوا بكه‌ن به‌پێی ماده‌ی (140) ی ده‌ستوری ناوبراو، هه‌نگاو بنێن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌توانن كه‌سێكی نیشمانپه‌روه‌ر بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكه‌ن.

29/5/2019.

.




كتێبی _ناسیۆنالیزمی كوردی له‌ مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانیدا … ڕانانی/سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

ناسیۆناڵیزمی كوردی، ده‌ره‌نجامی فۆرمۆڵه‌بوونێكی سیاسی و هزری نه‌بووه‌ كه‌ تیایدا له‌ چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و هزری بنه‌ماكانی سه‌رهه‌ڵبده‌ن. به‌ڵكو تا حزبی سیاسی وه‌ك ئۆرگانێكی ڕێخراوه‌یی و هزری دروست نه‌بوو، شتێك نه‌بوو به‌ناوی خه‌باتكردن بۆ ناسیۆنالیزم. هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردیش بنه‌مای خه‌بات و تێكۆشانیان له‌ سه‌ر هزری نه‌ته‌وه‌یی و خه‌بات له‌ پێناو نه‌ته‌وه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌ بووه‌. ناسیۆنالیزم له‌ كۆمه‌لگای كوردیدا،پتر هه‌ستێكی میللییانه‌ی خۆرسكی و جه‌ماوه‌ری بووه‌، له‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی گۆڕانكارییه‌كی سیاسی وهزری بێت. بۆیه‌شه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ده‌ركه‌وته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هزری ناسیۆنالیزم له‌ كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا،ئه‌وا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر مێژووی فه‌رهه‌نگ و كولتوور نه‌ك سیاسیه‌ت و هزر.

چونكه‌ ڕایه‌ك له‌ كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا چه‌سپیوه‌، كه‌ ڕه‌گه‌كانی ناسیۆنالیزم به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ داستانی مه‌م و زیندا ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌حمه‌دی خانێ به‌ یه‌كه‌م شاعیری كورد ده‌ناسێنێ كه‌ باسی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌ له‌ وداستانه‌دا ده‌كات. له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ كتێبی (ناسیۆنالیزمی كوردی له‌ مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی)دا، یه‌كێكه‌ له‌و كتێبه‌ به‌ قه‌باره‌ بچووك و ناوه‌ڕۆك ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌دوای سی و شه‌ش ساڵ له‌ نووسینی به‌بڕوای من، هێشتا به‌های فه‌رهه‌نگی و مه‌عریفی خۆی هه‌ر ماوه‌. ئه‌م كتێبه‌ نووسه‌رو ئه‌كادیمی دیاری كورد( فه‌رهاد شاكه‌لی) به‌ زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی و سی شه‌ش ساڵ له‌مه‌و به‌ر، وه‌ك پێداویستییه‌كی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش به‌ به‌شی زمانانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ زانكۆی ئۆپسالا له‌وڵاتی سوێد كراوه‌ و ئه‌مساڵ به‌زمانی كوردی له‌لایه‌ن(سوداد ڕه‌سوڵ) وه‌رگێڕدراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ چه‌ند به‌شێكی جیاواز پێكهاتووه‌.له‌ده‌سپێكدا، نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌ و كتێبانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ باره‌ی داستانی مه‌م و زینی خانییه‌وه‌ نووسراون. ڕه‌خنه‌ی به‌شێكی ئه‌و نووسینانه‌ ده‌كات كه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكییان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ به‌یت و ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كه‌ی خانی گه‌یشتبن، به‌ هه‌ڵه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ كردوه‌وه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌شی هێناوه‌ته‌وه‌. به‌بڕوای نووسه‌ر، مه‌م و زین نووسینێكی ئاڵۆزو هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هه‌ر توێژه‌رو نووسه‌رێك له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌وڵبدات ڵێكۆڵینه‌وه‌ بكات، ده‌بێ پاشخانێكی ڕۆشنبیری گه‌وره‌ و هاوكات له‌ چه‌ندین بواره‌وه‌ شاره‌زایی هه‌بێت، ده‌نا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌ڵه‌وه‌.دواتر نووسه‌ردێته‌ سه‌ر ژیانی خانی و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ساغكردنه‌وه‌ی مێژووی له‌ دایكبوونی شاعیرانی كورد به‌ تایبه‌تی له‌ قۆناغی كلاسیزمدا، نووسه‌ران ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌. چونكه‌ هیچ سه‌رچاوه‌ و ئه‌رگۆمێنتێكی به‌رده‌ست نییه‌ تاكو به‌ ڕوونی ساغیبكاته‌وه‌ كه‌ شاعیرانی ئێمه‌ له‌ چ ساڵێك له‌ دایكبوونه‌. هه‌مان بۆچوون ژیاننامه‌ی ئه‌حمه‌دی خانیش ده‌گرێته‌وه‌.بۆیه‌ ده‌بێ ته‌نها له‌ په‌راوێزی ناوه‌ڕۆك و به‌ یته‌ شیعره‌كانیانه‌وه‌،به‌دوای ئه‌و مێژووه‌دا بچین.له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ شاكه‌لی بڕوای وایه‌ كه‌باشترین سه‌لمێنه‌ری ساڵی له‌ دایكبوونی خانی، دێڕه‌ شیعرێكی خۆیه‌تی كاتێ ده‌ڵێت:_

له‌و را كو ده‌ما ژ غه‌یب فه‌ك بوو
ته‌ئریخ هه‌زارو شێست و یه‌ك بوو
به‌مه‌ش نووسه‌ر له‌ په‌راوێزی ڕاڤه‌كردن و نیشاندانی به‌رواری نێو ئه‌و دوو دێڕه‌ شیعره‌، ده‌گاته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌خانی له‌ ساڵی 1651ی زایینی، واتا نزیكه‌ی سێ سه‌ده‌ و نیو له‌مه‌و به‌ر له‌ دایك بووه‌ و ته‌نها په‌نجاو هه‌فت ساڵیش ژیاوه‌،به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌. له‌ به‌شی دووه‌مدا، نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌كانی خانی ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تی و ژماره‌وه‌ كه‌من، به‌ڵام له‌ ڕووی چۆنایه‌تی و گوتارو ماناوه‌، به‌رهه‌می دیارن.كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی(نووبارابچووكان)و(عه‌قیدا ئیمان)و(مه‌م وزین)ن. دواتر نووسه‌رله‌ باره‌ی هه‌رسێ به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ ده‌دوێت و به‌ وردی ڕه‌هه‌ند و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبانه‌ شڕۆڤه‌ده‌كات و بایه‌خی فه‌رهه‌نگی و مه‌عریفی كتێبه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

له‌ ڕوانگه‌ی شاكه‌لی نووسه‌رو ئه‌كادیمی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و سێ به‌رهه‌مه‌ی خانی له‌ ئاستی ناوه‌ڕۆك و له‌ ڕووی ماناوه‌ سێ به‌رهه‌می له‌ یه‌كتری جیاوازن،به‌ڵام ده‌كرێ له‌ میانه‌ی خوێنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا، به‌ ئه‌نجامێك بگه‌ین كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌وكتێبانه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ خانی شاعیرێكی داهێنه‌رو پێشه‌نگ بووه‌ و هه‌وڵیداوه‌ بۆچوونه‌كانی خۆی وه‌ك ڕیفۆڕمێكی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌لگادا به‌رجه‌سته‌ بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نووسه‌ر باس له‌ هزری نه‌ته‌وه‌ییانه‌ و كوردانه‌ی خانی ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌گه‌رچی خانی جگه‌ له‌ زمانی كوردی،زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسیشی زانیوه‌، به‌ڵام كاره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی خۆی ته‌نها به‌ زمانی كوردی نووسیون. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ خانی چه‌ند شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌.چونكه‌ نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه‌ زمان،بنه‌مای سه‌ره‌كی ناسیۆنالیزمه‌.

نه‌ته‌وه‌كان به‌ زمانی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆیان ده‌ناسرێنه‌وه‌. بێگومان كاتێ خانیش جیا له‌ زمانی نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌ داگیركه‌ره‌كانی كورد به‌زمانی كوردی ده‌نوسێت، له‌لایه‌كه‌وه‌ هه‌م جه‌خت له‌ كوردیبوونی خۆی ده‌كاته‌وه‌، هه‌میش په‌یامێك ده‌داته‌ سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان، كه‌ كوردیش وه‌ك ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ و مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت. له‌ به‌شی سێیه‌می ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، شاكه‌لی دێته‌ سه‌ر بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزم له‌ مه‌م و زیندا.

به‌بڕوای نووسه‌ر، ئه‌گه‌رچی مه‌م و زین داستانێكی خۆشه‌ویستییه‌ كه‌ به‌ چاره‌نووسێكی تراژیدی كۆتایی دێت، به‌ڵام مه‌به‌ستی خانی له‌ نووسینی ئه‌و به‌یتانه‌، گه‌وره‌تر بووه‌ له‌و ڕه‌هه‌نده‌ سۆزدارییه‌. خانی مه‌م و زین ده‌كاته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی كورد و دوژمنه‌كانی و سه‌رده‌می داگیركاری و میرنشینه‌كان بدوێت. مه‌م و زین ده‌كرێ وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك ببینرێت كه‌ هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌ی میلادییه‌وه‌ ده‌رده‌خات.به‌بڕوای نووسه‌ر، خانی له‌ مه‌م و زیندان هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تیش له‌ هۆكاری نایه‌كگرتوویی كوردو ململانێی نێوانیان ده‌بینێته‌وه‌. به‌ تایبه‌تیش كه‌ سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌ویست كورد بۆ مه‌رامه‌كانیان له‌ دژی ئه‌وی تر به‌كار بێنن.بۆیه‌ خانی دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕی خێڵایه‌تی نێوان كورده‌كان، به‌كۆسپی به‌رده‌م دروستبوونی ده‌وڵه‌ت زانیوه‌.ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ كاتێ خانی فه‌قێ بووه‌ و دواتریش بۆته‌ مه‌لا، گه‌لێك شوێنی جۆراوجۆری كوردستان گه‌ڕاوه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ بارودۆخیانی بینیوه‌ كه‌ له‌ ململانێ دابوونه‌. هه‌ربۆیه‌شه‌ یه‌كگرتوویی به‌ زامنی سه‌ركه‌وتن و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت ده‌زانێت.

هه‌رله‌ باسی مه‌م و زیندا، شاكه‌لی ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌كات،كه‌ به‌ نووسینی مه‌م و زین، خانی پایه‌یه‌كی به‌رزتری به‌ زمانی كوردی به‌خشی و هێنایه‌ ڕێزی زمانه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی،هاوكات ئه‌وی سه‌لماند كه‌ زمانی كوردی هیچی له‌ زمانه‌كانی دیكه‌ كه‌متر نییه‌ و كورد ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و ده‌رفه‌تی له‌ به‌رده‌م بڕه‌خسێت، ده‌توانێت داهێنان بكات و شاكاری گه‌وره‌ بنووسێت.هه‌رله‌ درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا، نووسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ تاكو ئێستاش مه‌م و زین دیارترین و ناسراوترین ده‌قی كوردییه‌ كه‌ هێنده‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ناسرابێت و سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندبێت.نووسینی ئه‌و ده‌قه‌ به‌و هه‌موو به‌یتانه‌وه‌، تواناو ئاستی داهێنه‌رانه‌ی خانی وهزری نه‌ته‌وه‌ییخوازانه‌ی ئه‌و ده‌رده‌خات.خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ كه‌ نووسه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌یدا تیشكی ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌خانی به‌رله‌گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی بیری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات،چونكه‌ ئه‌و له‌ مه‌م و زیندا له‌ سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌ی میلادی،باسی گرنگی نه‌ته‌وه‌ ده‌كات،به‌ڵام له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،ئه‌وبیره‌ له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م هاتۆته‌ ئاراوه‌.

به‌مه‌ش ئه‌حمه‌دی خانی بنه‌مای ناسیۆنالیزم دووسه‌ده‌ پێشتر له‌گه‌لانی تر له‌ نووسینه‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات. خانی له‌مه‌م و زیندا،باسی چه‌ندین لایه‌ن و ڕوخساری كۆمه‌لگه‌ی كوردی ده‌كات وه‌ك: جه‌ژنی نه‌ورۆزو شێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جلو به‌رگ وبابه‌تی پزیشكی و ته‌ندروستی وبیناسازیی و مۆسیقا و زۆر لایه‌نی تریش،كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ ڕوانگه‌ی شاكه‌لی، ده‌رخستنی سیما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌، وێرای ئه‌مه‌ش خانی له‌ سه‌رده‌مێكدا مه‌م و زینی به‌ زمانی كوردی نووسیوه‌، كه‌ ته‌نها زمانی فارسی و توركی هه‌بووه‌ و هه‌رگیز نووسین به‌ زمانی كوردی ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌بووه‌، وه‌لێ كاتێ خانی دێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆی به‌زمانی كوردی ده‌نووسێت كه‌ بێگومان زمان بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌، ئیدی ئه‌مه‌ به‌ ته‌نها به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گرنگی هزری خانی بۆ ناسیۆنالیزم تێبگه‌ین كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ش بووبێت ئه‌وا له‌مه‌م و زیندا خانی بناغه‌كه‌ی داڕشت.

له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م كه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌م كتێبه‌ به‌ قه‌باره‌ بچووكه‌، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی هه‌یه‌. ئه‌م كتێبه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا سی و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ ئینگلیزی نووسراوه‌، وه‌لێ كاتێ خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه‌،واهه‌ست ده‌كات تازه‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ نووسراوه‌. چونكه‌ به‌ زمانێكی كوردییانه‌ی جوان، وه‌رگێڕ كتێبه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌. ده‌ست خۆشانه‌ له‌ خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ده‌كه‌م، كه‌ زه‌مینه‌ی به‌ كوردی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد له‌ ڕێگه‌ی چاپكردنی كتێبه‌كه‌وه‌ ڕه‌خساند….

ڕانانی/سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

په‌راوێز:ناوی كتێب/ناسیۆنالیزمی كوردی له‌مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانیدا/ نووسینی فه‌رهاد شاكه‌لی/ وه‌رگێڕانی سوداد ڕه‌سول/ بڵاوكراوه‌ی خانه‌ی موكریانی بۆچاپ و بڵاوكردنه‌وه‌هه‌ولێر 2019….
*له‌ ڕۆژنامه‌ی(هه‌ولێر)ژماره‌(3090)ی ڕۆژی 26-5-2019بڵاوكراوه‌ته‌وه‌…




لە جیاتی هەر بندیوارێك خۆبەخشێك دامەزرێنن …عەلی مەحمود

ماوەیەك لەمەوپێش بەناو خۆ بەخشەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی, لە میانی ناڕەزایەتییەكەیان دوشمی “لە بری هەر بندیوارێك خۆ بەخشێك دامەزرێنن” یان بەرز كردەوە.

لە كوردستاندا بندیوار پێ ناسێكی لاستیكی هەیە , زۆر جار ئەو بێوەژنە رەشپۆشە پیاو ئەنفالكراوەی كە بە دەردەسەری و جەفا منداڵەكانی دوای ساڵی 1988 بەخێوكرد و بە دیاریانەوە دانیشت و پرچی سپیكرد, تا دەگاتە پێشمەرگەیەك دێرینی بەشدار لە خەباتی چەكداری كە هەر چركە ساتێكی ژیانی بۆخۆی تراژیدایەك بووە , یان ئەو بەردەستەی لە گوندێكی لادەست مانگانە بە 140 هەزار دینار لە نەخۆشخانەیەك یان مزگەوتێك یاخود قوتابخانەیەك دامەزراوەو دەوام ناكات, تا دەگاتە ئەو ئەفسەرو پلە دارانەی تەواوی نێرینەی خزم و عێلی بە چەكدار نووسیوەو مانگانە موچەیەكی باش وەردەگرن و دەوامیش ناكەن, هەموو ئەمانە زۆر جار بە یەك پێوەر بە بن دیوار دێنە ژماردن.

خۆبەخشیش كەسانێكن بێ ئەوەی كەس داوایان لێبكات ئەركێك دەگرنە ئەستۆ بۆ خزمەتی چین و توێژێكی كۆمەڵگا, ئەمانە تا ئەوكاتە خۆبەخشن كە كارەكەیان تێكەڵ بە خۆژیاندن و بە دەست هێنانی مادی نەبێت, كە لە بەرامبەر كارەكەیان موچەو پاداشتییان وەرگرت نابنە خۆبەخش.

لەم دروشمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئەم خۆبەخشانە لە بنەچەدا خۆبەخش نەبوونەو بە هەڵە ئەو ناوەیان هەڵگرتوە یان لە خۆ ناوە, بەڵكە ئەمانە كرێكار یان فەرمانبەری عەقدن , بۆ ئەوە بە ئیمتیازاتی كەم كارە كەن تا هەلێكیان بۆ رێك بكەوێت دابمەزرێن, ئەمەش مافێكی شەرعی و رەوای خۆیانە و دەبێت مكوڕ بن لە داواكارییەكەیان وەلێ لە هەمبەر نانبڕاو كردنی كەسی دی نا, كەسی خۆبەخش بێ هیچ چاوەڕوانی و پاداشتێك كارەكانی دەكات و ناهێڵێت ئەوكارە ببێتە سەرچاوەی دەستكەوتی ئابووری .

كەواتە ئەم بەڕێزانە لە بنەڕەتەوە خۆ بەخش نین , وەلێ مافی خۆیانە دابمەزرێن و ئەو داوایە بكەن ,یان لە داهاتی كوردستان پشكێكیان بەر بكەوێت, بە پێی دابەشكردنێكی دادپەروەرانە, بە بڕینەوەی موچەی بنەڕەتی بۆ هەمو تاكێكی بێكار یان هەژاری كۆمەڵگا, یاخود دامەزراندن لە پێناو بە سفر كردنی هەژاری لە كوردستان , واتا دامەزراندن لە كەرتی گشتی بە خاڵ بێت و لە پێناو بە سفر كردنی هەژاری بێت و هەموو كۆمەڵگا بەهرەمەند بێت لە كاری كەرتی گشتی , هاوكات جێی خۆیەتی داوا بكرێت ئەوەی موچەی بۆ بڕاوەتەوە لە بڕی موچەكەی كارێك بكات, با هەموو بەهرەمەند بین بە یەكسانی لە داهاتی وڵات .




یه‌كه‌م رۆژی مامۆستا ره‌مه‌زان… فت! … مقداد شاسواری

ئه‌نگۆ كه‌ستان له‌وێ نه‌بوون. منیش له‌وێ نه‌بووم. ته‌نها شایه‌ت عه‌یانێك كه‌ ئه‌ویش مامۆستایه‌ له‌ هه‌مان قوتابخانه‌، به‌ڵام نه‌یویست ناوی بێته‌ ناو ناوان، گێڕایه‌وه‌ گوتی: ” من وانه‌م نه‌بوو. له‌ رێڕه‌وه‌كه‌ پیاسه‌م ده‌كرد له‌ پڕێكدا دیتم مامۆستا ره‌مه‌زان له‌ ژووری مودیری هاته‌ ده‌رێ. ده‌تگوت له‌ شێتخانه‌ هه‌ڵاتبوو. چمكێكی كراسه‌ شینه‌خه‌تخه‌ته‌كه‌ی له‌نێو پانتۆڵه‌ ره‌شه‌ خه‌تخه‌ته‌كه‌ی هاتبووه‌ ده‌رێ و چاكه‌ته‌كه‌ی، پێموابێ له‌ ئه‌سڵدا كاتی خۆی شین بووه‌، ئه‌ویشی خستبووه‌ سه‌ر باسكێكی ده‌ستی و هه‌ر له‌به‌رخۆیه‌وه‌ پرته‌و بۆڵه‌ی بوو.

سه‌ر و وه‌زعی زۆر شێواو و شپرزه‌ دیار بوو، ده‌تگوت فڕێیان داوه‌ته‌ ناو قه‌فه‌زی پشیله‌ چه‌توونه‌كان و ئه‌وانیش له‌سه‌ر جه‌سته‌و سه‌ر وگوێلاكی مامۆستادا تێر به‌ حه‌زی خۆیان چنگۆڵبازی و شه‌ڕه‌ چڕنووكیان كردووه‌ و ئه‌و دكره‌یان به‌ مامۆستا كردووه‌. ئه‌وانه‌ هه‌مووی به‌ لایه‌ك، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو مامۆستا بێ ئه‌وه‌ی من ببینێ به‌ده‌م پرته‌و بۆڵه‌و ده‌ست راوه‌شاندن و چاو و برۆ هه‌ڵته‌كاندن به‌ ته‌نیشت مندا تێپه‌ڕی و ملی رێگای گرته‌به‌ر و چووه‌ بن ساباته‌كه‌ و من وامزانی به‌لووعه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و ئاوێك به‌ ده‌م و چاویدا ده‌كات تا بێته‌وه‌ هۆش خۆی به‌ڵام ئه‌و وه‌كو شێت په‌لاماری قۆغه‌كه‌ی سه‌ر كوپه‌ ئاوه‌كه‌ی دا كه‌ هێشتا ئاوی دوێنێی تێدا مابوو، سێ جار قۆغه‌كه‌ی له‌ شێره‌ی كوپه‌كه‌ پڕ ئاو كرد و خواردیه‌وه‌. به‌ڵێ دڵنیام خواردیه‌وه‌. جاری یه‌كه‌م زۆر دڵنیا نه‌بووم. جاری دووه‌م نیمچه‌ گومانێكم لا دروست بوو، به‌ڵام كاتێك سێیه‌م قۆغه‌یشی پڕكرد و خواردیه‌وه‌ هیچ گومانێكم لانه‌ما. منیش كه‌ لێی نزیك ببوومه‌وه‌ به‌ ته‌وسه‌وه‌ پێمگوت:

  • پیرۆزه‌ پیرۆزه‌ مامۆستا ره‌مه‌زان… چ زوو كردت به‌ جه‌ژن…
    ئه‌ویش نازانم له‌ په‌لاره‌كه‌م تێنه‌گه‌یشت یان خۆی له‌ گێلی دا ده‌ستێكی به‌هێمای بێزاری راوه‌شاند و گوتی: كوره‌ به‌ سندانم بێ… پیرۆزی چی و جه‌ژنی چی… سێ رۆژ مۆله‌ت وه‌رگرتن پیرۆزی ده‌وێ…. هه‌تا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و سێ رۆژ مۆڵه‌ته‌م دا هێنده‌ی له‌وچه‌ له‌وچ پێكردم چه‌ناگه‌م سیلاك بوو و ئه‌وه‌تا عه‌یاری ده‌میشم تێكچووه‌…
    ئه‌وه‌نده‌ی گوت و له‌ قوتابخانه‌ چووه‌ ده‌رێ”…

شایه‌ت عه‌یانی دووه‌م یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانی خۆیه‌تی، له‌ پۆل رایكردبوو، له‌بن دیواری دیوی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌، خۆی گرمۆڵه‌ كردبوو مامۆستای به‌و دۆخه‌ شێواوه‌وه‌ بینی له‌ قوتابخانه‌ هاته‌ ده‌رێ و، ئه‌ویش وه‌كو شایه‌ت عه‌یانی یه‌كه‌م كۆڵێ پاڕایه‌وه‌ ناوی نه‌هێنین و، ئه‌و له‌ وانه‌ی بیركاری بێزاره‌و خۆی شاردۆته‌وه‌ با ئاشكرای نه‌كه‌ین، ئێمه‌ش گوتمان باشه‌.. قه‌ینا.. ئه‌ویش بۆمانی گێڕایه‌وه‌ گوتی ” زۆر كونجكۆڵ بووم بزانم مامۆستای وانه‌ی ئایینمان بۆ له‌و كاته‌ ناوه‌خته‌داو ئاوها به‌ شپرزه‌یی له‌ قوتابخانه‌ هاته‌ ده‌رێ و له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ هه‌ر پرته‌و بۆڵه‌ی بوو. ده‌تگوت به‌ هه‌ردوو ده‌ستی به‌دوای شتێكدا ده‌گه‌ڕا. هه‌موو گیرفانه‌كانی پانتۆڵه‌كه‌ی و كراسه‌كه‌ی و چاكه‌ته‌كه‌ی كه‌ ده‌تگوت پێستی جه‌سته‌یه‌تی و پێیه‌وه‌ نووساوه‌ پشكنی، به‌ڵام وا دیاربوو ئه‌و شته‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا نه‌یدیته‌وه‌. بۆیه‌ لایدایه‌ دوكانێك، من له‌ دوورتر را بینیم پیره‌ژنێك له‌نێو دوكانه‌كه‌دا له‌په‌نای مێزێكه‌وه‌ به‌سه‌ر كورسیه‌كدا خۆی گرمۆڵه‌ كردبوو، خه‌وه‌كوتكه‌ی ده‌برده‌وه‌ و به‌دوای یه‌كدا باوێشكی ده‌دایه‌وه‌.

مامۆستا ره‌مه‌زانیش چه‌ندجارێ بانگی كرد: پیرێ… داپیره‌… پیرێژن… هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ واگاهێنانه‌وه‌ی پیرێژن هێنده‌ نه‌زۆك بوو ده‌تگوت به‌دیار گۆڕێكه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ و بانگی مردوویه‌كی پارساڵ ده‌كات تا هه‌ستێته‌وه‌. كه‌ هیچ وه‌ڵامێك نه‌بوو، ئه‌مجا گوتی: خاتوونی به‌ڕێز.. كچه‌ جوانه‌كه‌.. پیرێژن چاوه‌كانی كرده‌وه‌ و ئه‌شكه‌وتی ده‌می داخست و له‌ مامۆستا ڕاما.. مامۆستاش به‌ قسه‌و به‌هێمای ده‌ست گوتی پاكه‌تێكی ئیسی و چه‌رخێكم بده‌رێ… پیرێژن به‌هه‌رحاڵێك بوو ته‌كانێكی دایه‌خۆی و پاكه‌تێك و چه‌رخێكی دایه‌ مامۆستا، مامۆستا هه‌ر ئاوها كه‌ خه‌ریكی هه‌ڵپچڕاندنی پاكه‌ته‌كه‌ بوو، جگه‌ره‌یه‌كی لێ ده‌رهێناو ویستی دایگیرسێنێ گوتی: ساردیه‌كیشم بده‌رێ.
پیرێژن له‌ پڕێكدا بوو به‌ تۆپه‌ڵێك ئاگر و خۆی به‌ ده‌موچاوی مامۆستادا كێشاو چاوی نووقاند و ده‌می كرده‌وه‌: بڕۆ لێره‌ مه‌وه‌سته‌ هه‌ی مه‌لعون.. شه‌رمیش ناكات…

پڕی دایه‌ پاكه‌ت و چه‌رخه‌كه‌ی له‌ ده‌ستی مامۆستا سه‌ند و گوتی: من شت به‌ زه‌ندیق و مه‌لعونان نافرۆشم.. بڕۆ ده‌ی لێره‌ مه‌وه‌سته‌.. هه‌ی ناجسنی مه‌لعون… بڕۆ.. بێ دین و بێ ئیمان…
مامۆستا واقی وڕماو گوتی: ئه‌وه‌ چ كێچێك بوو وه‌ك به‌ڵای ناگه‌هان كه‌وته‌ كه‌وڵی ئه‌و پیرێژنه‌وه‌..
مامۆستا ره‌مه‌زان جگه‌ره‌كه‌ی خسته‌ گیرفانی كراسی و سواری پاسێك بوو، منیش به‌دوایدا سوار بووم. مه‌راق گرتبوومی بزانم مامۆستای ئایینمان بۆ وا شێت بووه‌ و بۆ وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. گوێم لێبوو له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ هه‌ر ده‌یبۆڵاند: ” جه‌نابی مودیریش ئه‌وه‌ پێنج ساڵه‌ هه‌ر به‌ ته‌وس و په‌لاره‌وه‌ رووم تێده‌كات و ده‌ڵێت: مامۆستا ره‌مه‌زان كه‌ریم فه‌زیڵ… من پێموایه‌ ناوی باپیره‌ت فازیڵ بووه‌ به‌ هه‌ڵه‌ كراوه‌ته‌ فه‌زیڵ.. ئاخر له‌ناو كورددا فه‌زیڵ ناو نیه‌”
یه‌كێ نه‌زانێ ناوی خۆی زۆر جوان و كوردانه‌یه‌.. ره‌جه‌ب شه‌عبان ره‌مه‌زان.. به‌دوای دابچی ناوی باپیره‌ گه‌وره‌كانی شه‌وال و زیلقه‌عده‌ بووه‌… ئاخر ئه‌وه‌ ناوی سیانییه‌ یان ساڵنامه‌ی هیجرییه‌”.

پاشان مامۆستا رووی له‌ نه‌فه‌ره‌كه‌ی ته‌نیشتی كرد و گوتی: ” شار ئه‌مڕۆ بۆ وا تۆزی مردووی به‌سه‌را نیشتووه‌.. ده‌ڵێی پیرێكی به‌ر سه‌كه‌راته‌و دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌دا… نه‌فه‌ره‌كه‌ی ته‌نیشتی رووی لێ وه‌رگێراو له‌ دڵی خۆیدا گوتی:

  • مه‌لعونی بێ دین… چۆن رۆژێكی ئاوها پیرۆز به‌مشێوه‌یه‌ وێنا ده‌كه‌ی هه‌ی زه‌ندیقی كوڕی… ئه‌سته‌غفیروڵلا…
    مامۆستا له‌ناو بازاڕدا دابه‌زی و دیاربوو به‌م نزیكی نیوه‌ڕۆیه‌ هه‌ستی به‌ برسێتی ده‌كرد. لایدایه‌ سه‌نده‌ویچفرۆشییه‌ك به‌ڵام به‌پێی مه‌زه‌نده‌ی خۆی زیاتر له‌ په‌نجا نه‌فه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ریزدا وه‌ستابوون و هه‌موویان به‌ شه‌رم و ترسێكه‌وه‌ به‌رده‌وام سه‌یری ئه‌ملا و ئه‌ولای خۆیان ده‌كرد و به‌ په‌له‌ بوون زووتر بچنه‌ ژوورێ كه‌ پێچه‌وانه‌ی رۆژانی پێشوو جامخانه‌كه‌ی به‌رۆژنامه‌ی چه‌وریداگرتووی چڵكن داپۆشرابوو. ئه‌ویش له‌ یه‌كێكیانی پرسی: چی بووه‌ برا؟ ئه‌و هه‌مووه‌ بۆ له‌ نۆره‌ وه‌ستاون؟ كابراش دیاربوو قۆشمه‌چی بوو گوتی: ره‌وشی تاوارته‌یه‌!
    مامۆستا گوتی: یه‌عنی چی؟
    ئه‌ویش گوتی: یه‌عنی ئه‌حكام عورفی.. حكومه‌تی نیزامی..
    مامۆستا گوتی: به‌ كوردی شتێك بڵێ تێ بگه‌م!
    كابرا گوتی: باری نا ئاساییه‌.. كه‌س نابێ به‌ ئاشكراسه‌نده‌ویچ بخوا… ده‌یگرن.. تێگه‌یشتی؟ ده‌یگرن به‌ریشی ناده‌ن هه‌تا مانگ ته‌واو بێ.
  • مامۆستا سه‌رێكی له‌قاند و تێنه‌گه‌یشت. مودیر هێنده‌ی له‌گه‌ڵ گوتبوو مێشكی وه‌كو تۆپێكی تێنسی سه‌رمێزی لێ هاتبوو كه‌وتبێته‌ ناو ئاوه‌وه‌. سووك و بێ كێش. هیچی وه‌رنه‌ده‌گرت. ، كه‌ نۆره‌ی هات و چووه‌ پشت جامخانه‌ داپۆشراوه‌كه‌ی سه‌نده‌ویچفرۆشیه‌كه‌ بۆنی چه‌وری و ئاره‌قه‌و به‌هارات هوروژمیان برده‌ ناو لووتی و خه‌ریك بوو گه‌ده‌ی بڵق بداو له‌ناو حه‌شامه‌ته‌كه‌ی ژوورێدا بیخاته‌ شه‌رمه‌زارییه‌وه‌. كاتێكیش له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی نێو سه‌نده‌ویچفرۆشیه‌كه‌دا بێژه‌ره‌ پیاوه‌كه‌ی بینی له‌چكێكی له‌سه‌ر كردبوو هه‌واڵه‌كانی ده‌خوێنده‌وه‌. هه‌ندێ چاوه‌كانی هه‌ڵگڵۆفت و وایزانی شێت بووه‌.
  • قوتابیه‌ فزووڵه‌كه‌ هێشتا ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێ: وه‌ختێك مامۆستا له‌ سه‌نده‌ویچفرۆشیه‌كه‌ هاته‌ ده‌رێ من خه‌ریك بوو له‌ جیاتی ئه‌و شێت بم. نه‌مزانی مامۆستای ئایینمان چی به‌سه‌ر هاتووه‌. چووه‌ دیارخورما فرۆشێك و ده‌نكه‌ خورمایه‌كی خسته‌ ده‌می و به‌ كابرای گوت كیلۆیه‌كم بۆ بكێشه‌.. خورما فرۆشه‌كان وا راویان نا خه‌ریك بوو له‌بن پێیان بپلیقێته‌وه‌. چووه‌ دیار ره‌حه‌ته‌لوقم فرۆشێك ئه‌وانیش وا راویان نا زۆری نه‌مابوو ببوورێته‌وه‌. به‌دیار زه‌لابیا فرۆشێك راوه‌ستا و كه‌مێكی خسته‌ ده‌می و ئه‌وانیش به‌ هۆیهاو به‌ جنێودانه‌وه‌ راویان نا تا له‌و ناوه‌ قوتاری بوو چی وای نه‌مابوو دڵی راوه‌ستێ. له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ گوتی: ئه‌مڕۆ یان من شێت بوومه‌ یان ئه‌و خه‌ڵكه‌ شتێكی به‌سه‌ر هاتووه‌. بۆ وا به‌رچاویان ته‌نگ بووه‌. ئاخر ده‌نكه‌ خورمایه‌ك یان دانه‌ لوقمێك یان له‌ته‌ زه‌لابیه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ده‌هێنێ ئاوام پێ بكه‌ن.
  • شه‌كه‌ت و ماندوو له‌ شوێنێكا وه‌ستا. ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی وه‌بیر هاته‌وه‌ كه‌ له‌ پاكه‌تی دوكانه‌كه‌ی پیرێژندا هه‌ر به‌ لالێویه‌وه‌بوو هه‌تا ناو پاسه‌كه‌و دواتر خستیه‌ گیرفانی كراسه‌كه‌ی، ده‌ستی بۆ برد و هێنایه‌ ده‌رێ و خستیه‌وه‌ سه‌رلێوی و به‌ گه‌نجێكی گوت : ئاگرت پێ نیه‌ ئه‌م جگه‌ره‌یه‌ داگیرسێنم؟ گه‌نجه‌كه‌ سه‌یرێكی سه‌ر و وه‌زعی ئاڵۆسكاوی مامۆستای كرد وای زانی شێته‌و هیچ حه‌ره‌جێكی له‌سه‌ر نیه‌ چه‌رخه‌كه‌ی ده‌رهێناو جگه‌ره‌ی مامۆستای داگیرساند، قومێكی قووڵی لێداو كه‌سێك له‌بن گوێی چرپاندی : بیكوژێنه‌وه‌ نیكبه‌ت.. ئێستا جه‌ماعه‌تی نه‌هی له‌ مونكه‌ر بزانن دێن، قۆڵبه‌ستت ده‌كه‌ن و له‌ كونی گه‌رمت ده‌په‌ستن و هه‌موو مانگه‌كه‌ له‌ ژوورێ ده‌مێنیته‌وه‌.. ده‌تگرن…
    مامۆستا گوتی: جه‌ماعه‌تی نه‌هی له‌ مونكه‌ر؟! كێن ئه‌وانه‌؟
    كابرا گوتی: ئه‌وانه‌ی ئه‌مر به‌ مه‌عروف ده‌كه‌ن هه‌ی نیكبه‌ت… ده‌تگرن!
    هه‌ر هێنده‌ی زانی ، بووه‌ فیكوهۆڕ و زیقه‌زیقی سه‌یاره‌ی پۆلیس و خشه‌ی ستۆپی چه‌ندین سه‌یاره‌و تا هاته‌وه‌ سه‌ر خۆی، بینی به‌ كۆمه‌ڵێك پۆلیس ده‌وره‌دراوه‌ له‌و زیاتریش به‌نی به‌شه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌ نه‌ماوه‌. پۆلیسێكیان لێی هاته‌ پێشه‌وه‌ و گوتی:
  • بیكوژێنه‌وه‌…
  • چی بكوژێنمه‌وه‌…
  • ئه‌و ژه‌هری ماره‌ی له‌ ده‌متایه‌ بیكوژێنه‌وه‌…
  • ژه‌هری مار؟ ئه‌مه‌ جگه‌ره‌یه‌ جه‌نابی پۆلیس.. خۆ من له‌ شوێنێكی داخراو نیم.. ئێره‌ شوێنێكی كراوه‌یه‌، یاسا جگه‌ره‌كێشانی له‌ شوێنی داخراو قه‌ده‌غه‌ كردووه‌..
  • ئێره‌ شوێنی كرایه‌وه‌ نیه‌. له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هه‌تا مانگێك هه‌موو شوێنه‌كان به‌ داخراو داده‌ندرێت.. بیكوژێنه‌وه‌ ئه‌گینا قۆڵبه‌ستت ده‌كه‌م و هه‌تا كۆتایی مانگه‌كه‌ لای ئێمه‌ ده‌مێنیته‌وه‌…

رۆژان خانی خێزانی مامۆستا ره‌مه‌زان وه‌كو سێیه‌م شایه‌ت عه‌یان گوتی:
ئه‌و مامۆستا ره‌مه‌زان كه‌ریم فه‌زیله‌ی گه‌یشته‌وه‌ ماڵ، ئه‌و مامۆستا ره‌مه‌زان كه‌ریم فه‌زیله‌ نه‌بوو كه‌ ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ماڵ ده‌رچوو. نه‌ وه‌كو رواڵه‌ت و نه‌وه‌كو ئه‌قڵ و مێشك و نه‌وه‌كو جه‌سته‌. سه‌روبه‌ری تێكڕا هه‌ڵته‌كابوو. ده‌تگوت له‌ مه‌یدانی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ هه‌ڵاتووه‌. یان له‌سه‌ر شاخێكی به‌رز غلۆر بۆته‌وه‌ ناو خه‌ره‌ندێكی قووڵ. یان له‌ زۆرانبازی له‌گه‌ڵ گایه‌كی شێتدا كه‌وتۆته‌ به‌ر زه‌بری پێله‌قه‌و قۆچ و شاخاندا. هه‌موو جه‌سته‌ی چاره‌گێكی پێوه‌ نه‌مابوو.. به‌ ته‌واوی داڕووتابوو. ئێستایش كه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی وه‌ستاوه‌ هه‌روا ده‌زانێ ئه‌وه‌ی دیتی هه‌مووی فیلمێكی خه‌وف یان خه‌ونێكی ناخۆشه‌و ئێستا نا كه‌مێكی تر واگادێت و هه‌موو رووداوه‌ ناخۆشه‌كان كۆتاییان دێ.
به‌ره‌و لای سه‌لاجه‌كه‌ رۆیی. بتڵی ئاوه‌ سارده‌كه‌ی ده‌رهێناو بانگێكی منی كرد و بتڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر قوڕگیدا كرد و هه‌تا دوا تنۆكی ئاوه‌ سارده‌كه‌ی خوارده‌وه‌ و ناو هه‌ناوی قێنك بووه‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌شدا من به‌ واق وڕماوی به‌ دیارییه‌وه‌ وه‌ستابووم… كاتێك مامۆستا بتڵه‌ به‌تاڵه‌كه‌ی نایه‌وه‌ شوێنی خۆی، منیش وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نه‌كه‌یه‌ك سه‌هۆڵاوم كردبێ به‌سه‌ریدا كاتێك پێیم گوت:

  • ئه‌یه‌ڕۆ ره‌مه‌زان… كوره‌ ئه‌ی تۆ به‌ڕۆژوو نیت؟…



نیشتیمان قومارخانه‌یه‌ و جێیه‌ك نییه‌ بۆ پێكه‌وبوون چنوور نامق …

له‌م هه‌ره‌سی وه‌رزی عیشقه‌
سه‌د ساڵ ته‌نیایی ئه‌كه‌مه‌ جانتاكه‌م و
سه‌ری شیعرم هه‌ڵئه‌گرم ….
ئه‌و پێی وتم
پێكه‌وبوونی دوو سێبه‌ری به‌ناوی عه‌شق
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی تۆیه‌!
له‌شێتییا
ملوانكه‌كه‌م ئه‌بچڕم و
مناڵیم له‌ سه‌رده‌می جه‌نگ ئه‌هێنمه‌وه‌
ده‌سته‌كانم خۆڵاوین و
په‌رچه‌مم سێبه‌راوییه‌
گه‌وره‌بوون وه‌ك خه‌م گرانه‌…
به‌رد ئه‌خه‌مه‌ جێگه‌ی دڵ و
مه‌یلی دڵدار به‌و دڵه‌ بێ‌ مانایه‌ی خۆم ره‌جم ئه‌كه‌م
ئیتر هه‌نار به‌سه‌به‌ته‌ ناگوێزمه‌وه‌
بۆ باخی دڵ
هۆ كۆنه‌ شار پێت نه‌وتم پێكه‌وبوونی
ئاو و ئاگر گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی تۆیه‌؟
باران ئه‌كه‌مه‌ ئه‌دره‌س و
بێده‌نگی ئه‌مگه‌یێنێته‌ ئه‌و دیوی باخی وه‌ڕزبوون
ئیتر زه‌مه‌ن له‌ناو ده‌ستم راناگرم
ئیتر هه‌نار به‌سه‌به‌ته‌ ناگوێزمه‌وه‌ بۆلای خودا
هۆ گه‌وجه‌ گیان
چیتر وه‌ته‌ن ناكه‌مه‌وه‌ به‌ سته‌یجی دڵداره‌ ساویلكه‌كانی دیار شه‌ڕگه‌كان
ئیتر ئیتر
دڵ وێرانه‌ی ئه‌وینێكی وه‌ك سێبه‌ره‌
له‌هیچ باخێك بوونی نییه‌
پوچی ئیماره‌تی منه‌
تاقه‌تم نه‌ما نا نا نا
سه‌د ساڵ ته‌نیایی ئه‌كه‌مه‌ جانتاكه‌م و
سه‌ری شیعرم هه‌ڵئه‌گرم
تاقه‌ وڵاتێك شك نابه‌م بارانی چاو بگرێته‌ خۆ
وه‌ك ئورسۆلا
ته‌نیایی روح بۆ دڵدارێك ئه‌گێڕمه‌وه‌ ته‌واو زه‌مه‌نی بیرچووه‌
وا سه‌د ساڵ ته‌نیایی ئه‌مبات
واز له‌ باخچه‌ ئه‌هێنم و ئه‌ڕۆمه‌وه‌ بۆ ماكۆندۆ
ئیتر ئیتر باخی هه‌نار ناگوێزمه‌وه‌
بۆ بێستانی نه‌هاتی دڵ
هه‌نگه‌ ژنێك فێری كردم
خه‌یاڵ نزیكترین رێیه‌ بۆ ده‌ربازبوون
واته‌رمه‌كه‌م له‌ گه‌ڵ
جانتای ماكیاژه‌كه‌م
له‌گه‌ڵ سه‌د ساڵ له‌ ته‌نیایی و
ته‌مه‌نێك له‌شیعری سپی
ئه‌گوێزمه‌وه‌ بۆ ئه‌ودیوی شار ، نیشتیمان
چیتر هه‌نار به‌به‌رچنه‌ی خه‌یاڵی دڵ ناگوێزمه‌وه‌ بۆ ناو باخان
هه‌نگه‌ ژنێكی وه‌كو خۆم فێری كردم
بڕوا به‌ ئوكتۆبه‌ر نه‌كه‌م
ئیتر نزای هه‌ناراوی ئه‌م باخانه‌ نابه‌مه‌وه‌ بۆلای خودا
تازه‌ زانیم
نیشتیمان قومارخانه‌یه‌ و
جێیه‌ك نییه‌ بۆ پێكه‌وبوون
ئوكتۆبه‌ر دڵی بردم و نه‌یدامه‌وه‌
ئوكتۆبه‌ر شاری بردم و نه‌یدامه‌وه‌
ئوكتۆبه‌ر روحی زڕاندم
ئوكتۆبه‌ر وه‌كو ئورسۆلا ماندووی كردم
هه‌نگه‌ ژنێكی وه‌كو خۆم فێری كردم
نیشتیمان قومارخانه‌یه‌ و
خه‌یاڵ نزیكترین رێیه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌نیشتیمان!

ئورسۆلا: هاوسه‌ری خوزێ‌ ئوركادۆ بویندیا ، رۆمانی سه‌د ساڵ ته‌نیایی ماركیزه‌
ماكۆندۆ: شوێن له‌ رۆمانی سه‌د ساڵ ته‌نیایی




خامۆشیی … سۆران محەمەد

هەموو جەنگەکانت دۆڕان
یەکیان: چونکە میهرەبان بووی
ئەوی دی:
گوێت لە گوتەی هزر دەگرت..
یان بەزمانی مەعریفە دەدوای
لەگەڵ شتێك ڕێز بۆ مرۆڤ…
یاخود بەرانبەرەکانت
نەفام، بێمۆراڵ، دڕندە… بوون
ئێستاکەش دوور…دوور
لە هەموو شتێ
لە هەموو ئاشنایەتییەك
زوویر.. زوویر
لە هەموو شتێ
لە هەموو ئاشنایەك..
کەسێ نازانێ وا ئەم مرۆڤە
کام ئەزموونەیە نامۆی کردووە؟
کاتێ رۆژگاریش درێژتر دەبێ
هەر بە خۆت دەڵێی:
رەنگە هیوایەك
تەواو بمناسێ و ڕێ هەڵە نەکا
بەرەو ماڵی دڵ
بەلام زوو رۆژگار پەیمان دەشکێنێ و
لە کورتی دەدا
دەڵێی: ئەمجارە
شەوی درێژی زستانی تەمەن
دوور لە مۆتەکەی خەونە رەشەکان
بەرەو فەنابوون ملی ڕێ بگرێ
یەکەم نێرگزی بەهار ماچ دەکەم
کەچی ئەو هەر زوو
سیس هەڵدەگەڕێ
ئاخر کەی بەرگەی
تاو*ی شۆڕشی هەقیقەت دەگرێ؟
………………..
*تاو: هەتاو، تاڤ




نامه‌كانی ئیشق ..18 … سه‌ردار جاف

هه‌موو به‌یانییه‌ك

60 – به‌یانیت باش، ببووره‌ دڵم هێنده‌ ته‌نگه‌ حه‌وسه‌له‌ی گرتنی پێنوسم نییه‌، قوڵپی گریان ئه‌وكی ته‌نیوم ، ئازار ناخم ده‌خوا به‌رگه‌ی ژانی زویر بوون ناگرێ، نوسینه‌كانیش چێژی خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌ خۆشه‌ویستیت هێند به‌سوێیه‌ ژان ده‌خاته‌ جه‌رگه‌وه‌ گریانیش ئۆخه‌ی پێ نادا، په‌نجه‌كانم ڕێی حه‌رفه‌ جوانه‌كانی كه‌یفسازیان ون كردووه‌، هه‌موو وشه‌ خه‌ماوییه‌كان تێم ئاڵاون به‌رۆكم به‌رناده‌ن، حه‌رف حه‌رف ده‌بنه‌ وشه‌ گه‌لێ قه‌تماغه‌ی برین هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌، خوێن ده‌تكێ ، نها له‌ دووجاری غوربه‌ت سازیدا ده‌خولێمه‌وه‌، هه‌موو ئه‌و ئیشق و ئه‌وینه‌ كه‌چی وه‌ك غه‌واره‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وین، ژینم لێ بۆته‌ بارگرانییه‌ك نازانم چۆن له‌ كۆڵی بكه‌مه‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تاییه‌ ئاسووده‌یی به‌ جه‌سته‌م بده‌م و گڵ تێم به‌ر بێ هێدی هێدی به‌ كاوه‌خۆ تێكه‌ڵ به‌ خۆیم بكاته‌وه‌ و بمڕزێنێ، كه‌ ده‌ڵێن مه‌رگ مۆته‌كه‌یه‌ نا پێمخۆشه‌ ده‌ست له‌ملم بكا و ببینه‌ هاوڕێی یه‌ك و پێكه‌وه‌ سێباز و هۆ شوان بكه‌ین، ته‌مه‌ن و مانه‌وه‌ بێ تۆ هیچ به‌هایه‌كی نییه‌، نزای خێرم بۆ بكه‌….. 17 / 5
61 – له‌شكری ویستم ئه‌م سپێده‌ وڵاتی تۆ ده‌كاته‌ مشتێك و به‌ نێو دڵما ده‌یچنێ و جێی ئه‌به‌دیه‌تی بۆ چێ ده‌كا، خڕۆكه‌ سووره‌كان ده‌بنه‌ پاسه‌وان و خه‌نده‌ی مناڵیت بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، ڕسته‌كانی ئه‌م ئه‌وینه‌مان له‌ شاده‌ماره‌كانه‌وه‌ هه‌ڵه‌قوڵێ و ڕێكه‌ی گرتووه‌ و ته‌وژم ده‌دا و. هیدرۆلیك .ی به‌ربه‌ستیش ڕێی ته‌وژم و شه‌پۆلی خوێنمی پێ ناگیرێ ، ئه‌و لرفه‌م ئیشقه‌م هێنده‌ به‌ خووڕ و سه‌ر شێته‌ روباری . یانگتس .ی ناگاتێ، بشێ موسایه‌كی دی زیندوو بێته‌وه‌ و به‌ دار عه‌ساكه‌ی بكه‌وێته‌ ڕاگرتن و شه‌ق كردنی ڕوبارێكی تر ، نا ئه‌زیزم ئه‌ویش ده‌بێ خه‌ون به‌ ڕاگرتنی شه‌پۆله‌كانی دڵمه‌وه‌ ببینێ، كچێ تۆ له‌ كام ئافاتی مه‌یل و ئاره‌زووه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاویتو گۆچانه‌كه‌ت هورد و خاشكرد، ئیشقێ خوێنی له‌ به‌ر بچۆڕێ مه‌گه‌ر مه‌یلت هه‌توانی بێ، ڕوباری به‌ شاتاوڵی خوێنین دڵم بۆ گوڵێكه‌ له‌ گوڵ گوڵتره‌… 20 / 5 .
62 – به‌یانیت پاك وه‌ك من كه‌ هه‌موو سپێده‌یه‌ك به‌ به‌رائه‌ته‌وه‌ ته‌هلیله‌ و ته‌سبیحاتی نزاكانم لوول ده‌ده‌م و له‌ ڕۆژی قیامه‌تی باڵات ده‌گه‌ڕێنم، با به‌س سۆراغی دابڕان بكه‌ین، نیگاكانمان وه‌ڕس بوون له‌ چاوچاوێنی زه‌رده‌په‌ڕی ته‌مه‌ن، به‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ سه‌ر شێته‌ بڵێ با له‌ كه‌ناری ئه‌دره‌سه‌كه‌ما له‌نگه‌ر بگرێ، ماڵه‌كه‌م شێتخانه‌ و خومخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ویندارانه‌ یاخی و ته‌نها لێره‌ ده‌گیرسێمه‌وه‌، سه‌رێك به‌ په‌رستگای ئه‌م خه‌ڵوه‌تی تۆ په‌رستیه‌م بكه‌، له‌ بن گومه‌تی سینه‌تا هه‌ردوو ده‌ستم ئه‌ستوندگی گێلاسه‌ ترشه‌كانن، سه‌رێك به‌ ئاته‌شگای بێ ئارامیما بنێ بزانه‌ چۆن بسك و پرچت لێم ئاڵاون و سوره‌تی ئیشقم پێ له‌ به‌ر ده‌كه‌ن، نیگایه‌ك به‌ كولیته‌ی پڕ گه‌ڵاما بخشێنه‌ صۆن له‌ میحرابی برۆتا كڕنوشم بردووه‌ و ڕكاتی هه‌شته‌م ده‌كه‌م، ده‌وه‌ره‌ و خۆت به‌ فرانكفۆرتا بكه‌ با له‌ گه‌ڵا ماین ئێمه‌یش ته‌ڕ بینه‌وه‌ به‌ ده‌سنوێژی ماچه‌وه‌ سه‌فه‌رمان بكه‌ین له‌ گوڵ گوڵتر. 21 / 5
63 – ده‌زانم نه‌ گوێت له‌ ناڵه‌ حه‌سره‌تمه‌ نه‌ نامه‌ی ئه‌وڕۆم ده‌بینی، چوارشه‌ممه‌ ڕه‌شه‌ی من كۆته‌ڵبارانمه‌ بۆ غیابی تۆ، له‌ نركه‌ی په‌نهانی ئه‌م سبه‌ینانه‌ دڵم ده‌بێته‌ كۆڵانه‌ ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ و ئیدی ڕێی تارمایی نامێنێ به‌ ته‌نیشتما ڕێ بكا، ئه‌م به‌یانییه‌ وه‌ك ئه‌م ڕۆژه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك چاو له‌ ڕێ نابم، هێند دڵت بریندار كردووم هه‌توانێ شك نابه‌م ساڕێژی بكاته‌وه‌، نها حاڵی و وه‌ئاگا هاتمه‌وه‌، هه‌ر تامه‌زرۆی ماچێكی ژه‌م سبه‌ینانی لێوه‌كانتم، لێ گوتمان ئه‌م به‌یانیه‌ نه‌ كه‌نار ده‌ریا هه‌یه‌ و نه‌ ژووری چرا سووری ڕۆمانسیه‌ت، ده‌بێ هه‌ر له‌ سه‌ر جێ ساجی نانكردن هه‌ڵپه‌ڕم تا به‌ ئاگا بێیته‌وه‌ منیش هه‌م و سه‌ربانم لێ نه‌گرتووی، خۆ من كوڕه‌ هه‌رزه‌كانی گوندی وڵاتی خۆمان نیم سه‌ره‌ ڕێی كانیت لێ بگرم، له‌و پایته‌ختی به‌فر گرتووه‌ی و خۆری تیا ده‌بارێ مه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ره‌ ڕێی تریك و بوزت لێبگرم، ئاخر من چ گوناهێكم كردووه‌ له‌ چوارشه‌ممه‌ سوورانم ده‌كه‌ی، به‌یانیت گوڵ گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر . 22 / 5 .
63 – به‌یانیت باش و جوان خانمه‌ هه‌میشه‌ خانمه‌كه‌م، به‌یانی خه‌م به‌ حرفه‌كانم بسڕه‌وه‌، چرای ژووره‌كه‌م به‌ با ڕۆشن ده‌بێته‌وه‌ و ترپه‌ی دڵم به‌ مه‌یلی تۆ گه‌رم و گوڕتر ده‌بێ، گوڵا به‌ هه‌ناسه‌م ده‌ژی سووڕی خوێنم به‌ بزه‌ و خه‌نده‌ی تۆ، مه‌ستبوونم به‌ باده‌ی پێكی تۆ، بمبوره‌ خانمه‌ شیرینه‌كه‌م كه‌ جارجار ئه‌زیه‌تی دڵتم دابێ یا قه‌ڵه‌مه‌كه‌م لاساری كرد بێ و سنووری خۆی به‌زاندبێ ، ئیدی هه‌سته‌كانم له‌ ئاستت ده‌مرێنم وه‌لێ له‌ ته‌ك مه‌یل و حه‌زه‌كانت یه‌ك ناگرنه‌وه‌، بمبوره‌ نه‌مزانی زۆرم ئه‌زیه‌ت داوی پێیه‌وه‌، گه‌رچی له‌ شه‌وێوه‌ ئاگرێ ناخم ده‌كاته‌ ڕه‌ژوو، لێ خۆشه‌ویستیم بێ سنووره‌ هێنده‌ی دڵۆپی هه‌موو زه‌ریا و ده‌ریا و ڕووبار و چۆم و زنه‌یه‌كی گۆی زه‌وییه‌ قه‌ت وشك نابێ، خۆشه‌ویستیم به‌ بارته‌قای هه‌موو چینه‌كانی ئاسمانه‌ به‌ با و شنه‌ و ئه‌ستێره‌ و هه‌ساره‌یه‌وه‌، خۆشه‌ویستیم ملیۆنان جار به‌ قه‌د دووری مه‌ودای نێوانمانه‌ ، با ماچێكی ده‌م سپێده‌ چریكه‌ی ئیشقمان به‌ گوڕتر بكاته‌وه‌، گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر. 23 / 5 .
64 – به‌یانیت پڕ له‌ شه‌به‌قی ڕۆشنایی…. ئه‌م به‌یانیه‌ت ئاهه‌نگێڕانی ماچمان بێ، شیرینبارانی ساته‌كانی ته‌مه‌ن بێ، چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ لێوه‌كانم ته‌حریمی نوقڵ و نه‌باتن با له‌ له‌بی هه‌نگوینیت ته‌واو پاراوی بكه‌م، به‌ گیانم به‌ سه‌ر لێوتا بتوێته‌وه‌ به‌ سه‌ر شقلی سه‌ر سینه‌تا دابچۆڕێ له‌ به‌ری جوتی به‌ی تێرتێر نوقمی شیرینی خۆتم بكه‌، بیست و پێنج ساڵه‌ ڕۆژووگری شیرینیم نها به‌ دڵۆپ دڵۆپی هه‌نگوینیت له‌شم ده‌بزوێ و جوڵه‌ی تێده‌كه‌وێ و چوست و چالاكم ده‌كه‌یته‌وه‌، ده‌مێك بوو ده‌ترسام ئه‌و ده‌رده‌ شه‌كره‌یه‌م لێ بئاڵێ، ده‌با ئه‌و شیله‌یه‌ت ماكی مێشی خاڵت بێ به‌ بارته‌قای هێرشی جه‌نگێكی خوێناوی تۆفانێك بێ و تێم بئاڵێ، تا ئه‌و ده‌مه‌ی فرمێسكم ده‌بێته‌ شیله‌ و كوڵمه‌كانت جه‌نجال ده‌كا، ده‌ست به‌رداری خوێنی دڵم بووم پێی لێ بنێ به‌ شه‌ككه‌ری لێو به‌باریت جه‌سته‌م ئالووده‌ی مه‌ی بكه‌ با ڕۆشنایی ڕۆژ هارمۆنیه‌تی ئیشقمان بژه‌نێ گوڵه‌كه‌م. 24 / 5

ئه‌ڵمانیا

سه‌ردار جاف




…حه‌شدی شه‌عبی هاوكاری داعش ده‌كات؟ عیماد عه‌لی

زۆر پرسیار ده‌كرێت. ئه‌مه‌ داعش ده‌یكات یان حه‌شدی شه‌عبی؟ هاوكارن له‌گه‌ڵ یه‌كرتدا یان ناڕاسته‌وخۆ به‌دێهێنانی ئامانجه‌كانیان به‌ قازانجی هه‌ردوولایان ده‌یزانن؟ كێ پشتگیریان ده‌كات و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت چیه‌؟ بۆچی سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ به‌غدا هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نیه‌ و باسی حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان وه‌كو خۆی ناكه‌ن و چاوه‌رێی پۆست و پێگه‌ن نه‌ك چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌ ؟ ئه‌مه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كی تێدایه‌ یان ململانێی نێوخۆییه‌كانه‌؟ قوڵایی ده‌وڵه‌تی عیراق و ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفینیه‌تی عه‌ره‌ب رۆڵی له‌م كرده‌وانه‌ هه‌یه‌ یان كاری تیرۆریستی و تایه‌فه‌گه‌ری؟ بۆچی راگه‌یاندنی عه‌ره‌ب خۆی لێكردووه‌ به‌ نه‌بان؟ ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م ره‌فتارانه‌ی بكردایه‌ زۆرێك به‌ڵكو خهه‌مووان هاواریان لێهه‌لنه‌ده‌ستا؟ بۆچی ئه‌م تونده‌ڕه‌وانه‌ یه‌كگرتوون له‌ ئاست كورد دا؟… ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری واقعیانه‌ كه‌ پێویستی به‌ وه‌ڵامه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ دابراوه‌كان رووده‌دات زۆر شیكردرنه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ كورتی پێویسته‌ باس بكرێت و روونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو تایه‌فه‌ شیعه‌ و سونه‌ له‌م باره‌وه‌ ریككه‌وتنێكی ناراسته‌وخۆ و مه‌بده‌ئیان هه‌یه‌، بۆیه‌ تا دێت ده‌ستدرێژیه‌كانیان زۆرتر و فراوانتر ده‌بێت و كه‌سیان له‌مه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی داعش و حه‌شدی شه‌عبیش نوتقیان لێوه‌نایه‌ت و باسیشی ناكه‌ن و به‌ڵكو بسكه‌ی سمێلیان دێت.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ روونه‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌م كاته‌دا هۆكاری ده‌ره‌كیش پاڵپشتی ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌یه‌، ململانێی ناوچه‌ییه‌كان جۆرێك له‌ دووباره‌ به‌خۆداچونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عیراقی ده‌وێت و هه‌ر یه‌كه‌و ده‌یه‌وێت شوین پێی قایمبكات له‌مه‌ر ئه‌گه‌ر و شیمانه‌كانی بارودۆخی ئاینده‌ی نزیك له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا.

ئێڕان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت سنوره‌كانیخۆی شیعه‌ریزبكات و ئه‌گه‌ر بۆیبكرێت ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ ناوچه‌یه‌كی سنوری ئارام دروست ده‌كات بۆخۆی، بۆیه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ دابڕاون و حكومه‌تی هه‌رێم یان لاوازه‌ یان هه‌ر بوونی نیه‌ تێیاندا، ئه‌وه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و ده‌وروبه‌رو داروده‌سته‌كانیان به‌ به‌رنامه‌ و پیلان رۆژانه‌ ئامانجه‌كانیان تێیدا ده‌پێكن. هه‌مووان وه‌زعی ناله‌باری هه‌رێمی كوردستان و نایه‌كگرتوویی و نه‌بونی حكومه‌ت و ململانێی نابه‌جێی روخێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیان جوان ئیستیغلالكردووه‌.

هه‌ردوو تایه‌فه‌كه‌ حه‌شدی شه‌عبی داعشیان وه‌ك چه‌كی رۆژانه‌ له‌ چۆڵكردنی ده‌وروبه‌ری شاره‌ دابڕاوه‌كان به‌كاردێنن، داعش تا راده‌یه‌ك لاواز بووه‌ و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌ستی بۆ درێژكردووه‌ بۆ جێبه‌حێكردنی مه‌رامه‌كانی خۆیدا ئه‌گه‌ر له‌ دواجار به‌ قازانجی خۆی بكه‌وێته‌وه‌. ئه‌وه‌تا به‌ ئاسانی له‌ ده‌وره‌به‌ری خانه‌قین و كه‌ركوك هه‌هانگی ناراسته‌وخۆی خۆیان هه‌یه‌ وجموجوڵی خۆیان ده‌كه‌ن و كرده‌وه‌ سه‌ربازی و تاوانه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بكرێت حه‌شدیش تا راده‌یه‌كی باش یارمه‌تیشیان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به‌ ئاسانی بتوانێت خۆی داگیریان بكات و زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا.

سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ گوێی گادا نوستبێت، ئاگای له‌ خوله‌ی بێزه‌وان نیه‌ و ته‌نانه‌ت زۆر ره‌فتار و لێداون و ململانێ نێوخۆیی و حزبی ده‌كات كه‌ له‌ قازانجی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ر وخانی سه‌دامه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، له‌م قۆناغه‌دا؛ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ سه‌خترین باری ناله‌باری خۆیدا ده‌ژێت و رۆژانه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كات و حزبه‌ زلهێزه‌كانیش له‌ ململانێی ته‌سكی حزبی خۆیان نه‌كه‌وتوون كه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ زیانی ئه‌م ناوچانه‌ و دوارۆژی ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك ره‌فتار ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قازانجی ئه‌و دوو دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌ی كوردی ئه‌و ناوچانه‌وه‌. بۆیه‌ بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها هاوكاری ناراسته‌وخۆی داعش و حه‌شد زیانمه‌ند نیه‌ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كورد خۆی به‌ ره‌فتاره‌كانی له‌م كاته‌دا چه‌ند زیانبه‌خشه‌ به‌و ناوچانه‌.

بۆیه‌ پێویسته‌ كورد پشت به‌خۆی ببه‌ستێت نه‌ك هاواربكات و سواڵی یارمه‌تی له‌ دوژمنانی بكات له‌مباره‌وه‌، كه‌ به‌روونی دیاره‌ بڕێاریان داوه‌. یه‌كگرتوویی و هاوكاری و دوورخستنه‌وه‌ی ململانێێ حزبی ده‌رمانه‌ نه‌ك په‌رشوبڵاوی و مه‌رایی بۆ به‌غدا و ئه‌مو ئه‌و.
ئه‌وه‌ی روونه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌مكاته‌دا رێگه‌ی پانكردۆته‌وه‌ بۆ داعش كه‌ به‌شه‌و مه‌رمه‌كانیان بپێكن و به‌ رۆژ له‌خۆیان بگرن و دواجار و له‌ كۆتاییدا به‌ یارمه‌تی و خوێنرشتنی رؤڵه‌ی كورد توڕیان بده‌ن و خۆیان ببنه‌ خاوه‌ن ماڵ.




دوو هۆنراوە بۆ مناڵان … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

دارتـــــوو

مــــنم نـــاوم دار تــــــــووه‌
ســـه‌یری چـــه‌ند(توو)م گــرتووه‌
بــــۆ ئێوه‌ منــــــــــــداڵینه‌
خــــواردنم زۆر شـــــــیرینه‌
كــــــاتێ به‌ردم تێ ئه‌گــرن
ئــــــازارم پێ ئه‌گـــــــا من
بــه‌ڵام خـــــۆ له‌ تاو ئازار
تــووی زۆر هه‌ڵئه‌ده‌مه‌ خوار
هه‌تا ئێوه‌ لێی بخــــــــۆن
ده‌ورم چۆڵ بكـــــــه‌ن بڕۆن
له‌گه‌ڵ توو ئامــــــۆژگاری
پێشكه‌ش ده‌كــه‌م به‌ دیاری
چونكه‌ گفتوگۆی شـــــــیرین
ســه‌ركه‌وتووت ئه‌كا له‌ ژین
مــن ئازارم پێگــــــــــه‌یی
بوڵام زۆر به‌ شــــــــێنه‌یی
به‌ تووی به‌تام و شــــیرین
ئێوه‌م خسته‌ پێكـــــــه‌نین


گۆرانی یه‌ك بۆ مانگ

شه‌وێك دنیا تاریك بـــــوو
كۆبووبووینه‌وه‌ هــــــه‌موو
راوه‌ستا بووین له‌ســـه‌ر بان
ئه‌مانڕوانی بۆ ئاســـــمان
دوای كه‌مێك چــــاوه‌ڕوانی
بۆی كه‌وتینه‌ گـــــۆرانی
به‌ ده‌نگی به‌رز پێكــــه‌وه‌
ئا به‌و تاریكــــــه‌ شه‌وه‌
گۆرانیمــــان بۆ مانگ بوو
به‌ڵكو ده‌ربكـــــه‌وێت زوو
كه‌چی مانگ زوو هه‌ڵنه‌هات
یاریمان له‌گه‌ڵ بكـــــات
ئێمه‌ش بــه‌ چــــاوه‌ڕوانی
له‌یه‌كترمــــــان ده‌ڕوانی
له‌پڕ هات به‌ شـــه‌وقه‌وه‌
دنیای روناك كـــــرده‌وه‌
ئیتر كه‌وتینه‌ یـــــــاری
خه‌نده‌ له‌ لێومان بـــاری
*** 1/4/2012

عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی




پیـرۆزبێـت رۆژی جـیهانی منـداڵان …

بە نـاوی ئەنـدامانی کۆمـەڵەی منـداڵانی کورد/ لـە نـەرویـج

بـە بـۆنـەی (رۆژی جـیهانی مـنداڵان) ەوە، کە لە (١ی/ یـوونی) هـەمـوو ساڵـێک دایـە، جـوانترین پیـرۆزبـایی لە منـداڵانی کوردسـتان و لە سەرجـەم منـداڵانی جیهـان دەکـەین. هـیوای ئەمڕۆیـەکی باش و داهاتوویـەکی باشـتر و ژیـانێکی خۆشـتر و جـێبەجـێکـردنی سەرجـەم مافـەکـانـیان بـۆ دەخـوازیـن.
منداڵان لە هەر شوێنێکی جیهاندابن، لە هەر نەتەوە و رەگەزێکـبن، سیمبولی جـوانی و
خۆشەویستی و دڵـپاکی و بێتاوانی و راستگۆیین، ئـەوەی لە دڵـە قـنجەکـانیان دایـە هەر ئەوەن کە لەسەر زمانیـان دایـە. منـداڵان لە پەپـوولە بێـوەیتـر و لە گـوڵـیش جـوانترن.
جیهانی منـداڵان، جیهانێکی لێـوان لێـوە لە پـاکی و بێگەردی و سـادەیی و ساوێلکـەیی،
جیهانێکی وەنەوشەیی پـڕ لە سۆز و خۆشەویستی و رێـز و متمانە و خۆشبڕواییە، پڕە لە خـەونی سـەوز، لە راز و نیـازی پـاک، لە ئەنـدێشەی فـراوان و لە بیـرۆکەی جـوان، لە گەشبـینی و هـیوا و لە هـیواخـوازی، لە زەردەخـەنەی ناسک و لە قـاقـای پێکـەنین.
منداڵان مایەی بەختەوەری و شادین، هەڵگری هـیوا و ئاواتی داهاتوون، چارەنـووس و داهـاتـووی هـەر گـەل و وڵاتـێک، لـە ئەمـڕۆی منـداڵانـدا بـەدی دەکـرێن، بـە رادەی بـە تەنگەوەهـاتـن و خەملـێخـواردنیان، بە پەروەردەکردنی دروست و بە رێنمایی باش و بە ئاراستەکـردنی راستی منـداڵانی ئەمـڕۆوە گـرێ دراوون. چـونکە منـداڵان بەشـێکـن لـە ئەمـڕۆ و هەموو داهـاتوون. لە داهاتوودا ئەمان دەسەڵات دەگـرنە دەست.. ئەمـان وڵات بەڕێـوە دەبەن.. چارەنووسی گەل و وڵات دەکەوێتە ئەستۆی ئەم منـداڵانەی ئەمڕۆمان.
لـەم روانـین و روانگـەیەوە، ئەرکـێکی زۆر پیـرۆز و بەرپـڕسایەتیـیەکی زۆر گـرنگ و
هەستیار و چارەنووساز کەوتـۆتە ئەستۆی هەموومـان، دایکـان، باوکـان، مامۆستانیان، نووسـەران، هونەرمەنـدان، هەر کوردێکی دڵسۆزی خەمخـۆری ئـاینـدەییەکی گەشـتر و شـیاوتـر بـۆ کورد و کوردسـتان.
بە تایبەتیش حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان، پێویستە بەبێ جیاوازی بـژێـوی ژیـان و گـوزەران، بـۆ هەمـوو خـێزانـێکی کوردسـتان دابـین بکات.. سامـان و دارایی و داهـاتـەکـانی کوردستان، بەشی هەمـوو کـوردێکـی پێـوەیە، کـە بـە شـێوەیـەکی ڕەوا و دادپـەروەرانـە لـێیان سووودمـەن بـن.

تاکەی بە سەدان منـداڵی دابـڕاومان لە خوێندن و لە قوتابخانە، بۆ دابین کـردنی بـژێـوی ژیانیان، بە ناچـاری لە بەیـانییەوە تا ئێـوارە، لە چلـەی زسـتان و لە قـرچـەی هـاویـندا، لەسەر شەقامەکانی شار و شارۆچکەنادا، کلـینکس و عـەلاگە و ئـاو بفـرۆشن یا لەسەر شۆسەکاندا پێڵاو بۆیاخ بکەن؟ سەرما و گەرما، دەستە ناسکەکانیان و روومەتەکـانیان، بتەزێنـن و بسووتێـنن؟ تـاکەی وا بێـنازبن و ئـۆخـەی نەکـەن و چـێژ و خـۆشی لە تـافی منـداڵیـیان وەرنەگـرن و نەزانـن کە (رۆژی جیهانی منـداڵان) چـییە؟ یا بڵـێن، ئـەو رۆژە تەنیا بـۆ منداڵانی بەخـتەوەرە نـەک بۆ ئێمەی منداڵانی هـەژاری رووت و بـرسی.. ئەمە مایەی شەرمـەزاریە بۆ حکـوومەتی هەرێـمی کوردستان.. کە تا ئێـستا وەکـوو پێـویست ئاوڕێکی جـدییـان لە خـێزانەکـانی ئـەو منـداڵە هـەژارانە نەداونـەتـەوە.. چونکە خۆیـان تێـرن و ئاگـایـان لە بـرسی نییە. بە دوادا چـوونیان بـۆ ئەو منداڵە دابـڕاوانە لە خوێنـدن نەکـردوون.. پێـویسـتە بـاش ئـەوە بـزانـن کـە پـەروەردەکـردنی دروسـت و دابیـنکـردنی بژێـوی ژیان و پێویستی و پێداویستییەکانی منداڵان بۆ درێژەدان بە خوێنـدن و دانەبـڕان لە قـوتابخـانە.. بۆ گەشەکـردنی توانـا و بەهـرەکانیان.. لە دروستکـردنی بارەگـا فـراوان و قەشـەنگـەکـانتان، لە کـۆشـک و تـەلار و تـاوەری باڵابـەرزتـان، لـە ئـۆتـۆمبـیلە تـازە دوامـۆدێـلە گـرانبەهـاکـانی ژێـرتـان.. زۆر پێـویسـتر و لـە پێـشتـر و گـرنگـترن.

لـەم سـەردەمـەدا، پـێـوەری پـێشکـەوتـن و شارسـتانیی گـەلان و وڵاتـانی جیـهـان بـەوە دەپێـورێت، کە تا چ رادەیـەک بایـەخـیان بە پـەروەردەکـردنی دروست و بە دابیـنکـردنی پێـداویستییەکانی گەشەکـردنی توانا و بەهـرەی داهـێنانی منداڵـەکـانیان داون و دەدەن.

رێکخراوەکـانی پەیـوەنـدار بـە داکـۆکـیکـردن لە منـداڵان و لـە مـافـەکـانیـان، وەزارەتی پـەروەردەی کوردســتان، تـا ئـێستا هـیچ هـەڵـویستـێکـیان نیـیە، لـە بـارەی ئـەم منـداڵە هـەژارە دابـڕاوانە لـە خوێنـدن و لە قـوتـابخـانە.
لە ئەمڕۆدا، لە بەشێکی زۆری کوردستان، لە سایەی وڵاتانی داگیرکەری رەگەزپەرست و سەمکـاردا، لەسایەی رژێمی شۆڤـێنی عەسکەرتـاری و داپلـۆسین و سەرکوتکردن و دەمکوتکردنـدا، لە سایەی تاساندنی ئـازادی و دیموکـراتی و دادپـەروەری و یەکسانیـدا، منـداڵانی کوردمان لە ژیـانێکی نالـەبـار و زۆر سەخـت و دژواردا دەژیـن.. بە بەرچاوی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافـەکانی منداڵانەوە، بـە ئاشکـرا و بـە زەقی و رەقی، پێشـێلی مافـەکانی منـداڵانی کورد دەکـەن، تورکـیای زینـدانسـتان، بـە هـەزاران منـداڵ و مێردمنـداڵی کوردیان خستوونـەتە زینـدانە سامناکەکـانیانەوە. روژانە پیسترین ئەشکەنجە و ئازاری گیانی و دەروونیان دەدەن و دەستدرێژی دەکەنە سەریان. كۆماری ئێـرانی ئیسلامی سـێـدارەش، مانگ نییە، کە سێ و چـوار مێردمنـداڵی کورد لە سێدارە نەدەن.. هەموو تاوانێکیان ئەوەیە کە کوردن و داوای مـاف و یەکسانی دەکـەن.
هەموو ئەم تاوانە قـێزەوەنانە و نامەردییانە، پێشێلکردنی ئاشکـرای ئەو مافـانەن کە لە چاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵانـدا هاتـوون، کە دەوڵەتان بە تورکیا و ئێرانیـشەوە واژۆیـان لەسەر کـردوون، کە پابەنـد بن بە جـێبەجـێکـردنیان.. بـە داخـاوە کـە ویـژدانی جیهـانیش لە ئاستی ئـەم تاوانـانەی کـە بـە رۆژی روونـاک لە منـداڵانی کورد دەکـرێن، کـوێـرن نابیـنن، کـەڕ نابیستـن، لاڵـن قـسە ناکـەن؟!
لە چەنـد وڵاتێکی دیکتاتۆری و هەنـدێ لە وڵاتی هەژاری دواکەوتووی تریشدا، هەنـدێ رێکخراوی تیرۆریستیش وەکوو داعـش و قاعیدە و بوکۆ حەرام و حوسییەکانی یەمەن، چەنـدین بانـدی مافـیاش، دڵپـاکی منـداڵان و هـەژاریی خـێـزانەکـانیان قـۆسـتوونـەتـەوە، وەکـوو ئـەوەی کـە سـەردەمی کۆیـلایـەتی و کەنـیزەیی گـەڕابێـتەوە، وەکـوو کـاڵایـەکی بازرگـانی و سەودایـان پێـوەدەکـەن و دەیـانفـرۆشن، یـا لە کـاری لەشفـرۆشی و مـاددە هۆشـبەرەکـان و سیخـوڕیـدا بەکـایان دەهـێنن، یا چەکـیان پێ هەڵگـرتـوون خـراونەتـە بەرەکـانی جەنگـەوە.
بانـدەکـانی درۆزەکـردنیش، بـۆ راکـێشانی سـۆز و بەزەیی خـەڵکی، بە شـێوەیـەکی زۆر نـاڕەوا و نامـرۆییانە و بێ بەزەییـانە، منـداڵانی کـۆرپـە بـۆ دەسکـەوت و بەرژەوەنـدیی خۆیان بەکار دەهـێنن. بێ ئەوەی گوێ بە ئـازاری گیانی و دەروونی ئەو منداڵانە بدەن.
هەندێ لە پارتە سیاسییەکانیش، بە پارتەکانی کوردستانیشەوە، لە خۆپێشاندانەکـانیان و لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکاندا ئەمانیش دڵپاکی و ساویلکەیی خۆشبڕوایی و منداڵانیان قـۆسـتوونـەتـەوە و بـۆ بـەرژەوەنـدی و بـۆ مەبـەستی سیاسیـیان بەکـاریانیـان هـێـناون. بەداخەوە کە تا ئێستا سنوورێک بۆ ئەم پێشـیلکاریانە دانەنـراوە، گەر داشنرابێت، هـیچ لایـەنێک جـێبەجێی نـاکـەن.. لێپـێچـینەوەی یاساییش لەگـەڵ سەپێچـیکەرانـدا نەکـراوە.
هــیواداریـن بـە کـرداری مـافـەکـانی منـداڵان بـچـنە بـواری جـێـبەجـێکـردنـەوە.. سـزای یاسایی، ئەو دەوڵـەت و لایەن و بانـدانەش بـدرێن کە پێشـێلی مافەکـانی منـداڵان دەکەن.
یا دڵـپاکی منـداڵانیان قـۆستوونەتـەوە و بـۆ مەبـەسـت و دەسکـەوت بەکـاریـان دەهـێنن.

رەزا شـوان
سەرۆکی کۆمـەڵەی منـداڵانی کورد/ لە نەرویـج
٢٨ی/ مـای/ ٢٠١٩




خه‌ونه‌ بچووكه‌كانی ژنێك له‌ كۆمه‌ڵه‌ شیعری نه‌سیم دا … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

له‌ كۆمه‌لگای كوردیدا، كه‌ كۆمه‌لگایه‌كی په‌تریاكییه‌ و ڕوانینی پیاو تیایدا باڵاده‌سته‌،پاشخانێكی فه‌رهه‌نگی و ئایینی له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری ڕه‌گه‌زی نێر هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی بوون له‌ ژندا ده‌بینێته‌وه‌. چونكه‌ ئه‌وبووه‌ هۆكاری خواردنی به‌ری داره‌كه‌ له‌ به‌هه‌شت و فڕێدانی ئاده‌م بۆ سه‌ر زه‌وی.بێگومان نابێ ئه‌وه‌مان له‌ بیر بچێت، كه‌ به‌ ئاسانی نه‌ ئه‌و زمانه‌ ده‌گۆڕێت،نه‌ ئه‌وبینینه‌ش بۆ ژن نامێنێت، چونكه‌ ئه‌و تێڕوانینه‌ به‌شێكه‌ له‌ پاشخانی هزری و ڕۆشنبیری پیاوی كورد.بۆیه‌ ئه‌ركی ژن له‌ كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا، وه‌ستانه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دیدگا نێرسالارییه‌ كه‌ ژن به‌ سه‌رچاوه‌ی ئاشووب ده‌بینێت نه‌ك جوانییه‌كان.

ژنان به‌گشتی به‌ بڕوای من، ده‌بێ له‌ڕێی په‌یامه‌كانیانه‌وه‌ به‌ گژ ئه‌وهزره‌دا بچنه‌وه‌ و ژن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌ كه‌هێمایه‌كه‌ بۆ جوانی و سۆز، به‌رده‌وامی ژیان، ببینن.به‌ڵام له‌زۆر كاتدا ژنان خۆیان نه‌ك هه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ نابینن، به‌ڵكو به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ پیاو سالارییه‌ درێژه‌ پێ ده‌ده‌ن كه‌ ڕه‌نگڕێژكردنێكی ئایینی هه‌یه‌ و ژن وه‌ك هاوڵاتی پله‌ دوو ده‌بینێت وبوونی ته‌نها له‌ چوار دیواری ماڵ و كۆمه‌ڵێك خورافه‌ی دینی ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ به‌بڕوای به‌شێكی زۆری ژنان،ده‌توانێت ژیانیان بگۆڕێت. بێگومان ئه‌گه‌ر په‌راوێزێك له‌ ئازادی بۆ ژنان هه‌بێت،ئه‌وا ده‌بێ خۆیان فراوانتری بكه‌ن و ئه‌سته‌مه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دابن ڕه‌گه‌زی نێرهه‌مان سه‌ربه‌ستی و ئازادی بۆ ئه‌وانیش به‌ ماف ببینێت.

به‌ڵام كاتێ سه‌رنج له‌ ئه‌زموونی نووسینی به‌شێك له‌ ژنانی كورد ده‌ده‌ین، به‌داخه‌وه‌ درك به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خه‌ونه‌كانیان له‌ ژیاندا چه‌ند بچووكن و چۆن وێرای ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ش، هێشتا خۆیان به‌ پاشكۆی پیاوان ده‌بینن.له‌ كاتێكدا هه‌موو مرۆڤێك له‌ ژیاندا ده‌بێ خۆی بێت و هه‌ركاتێك كه‌سێكی له‌ پشتی خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ ئه‌و نه‌ما،بێگومان ئه‌ویش كۆتایی دێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ كاتێ سه‌رنج له‌ شیعره‌كانی خاتوو (ناز فه‌له‌كه‌ددین) ده‌ده‌ین، درك به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خه‌ونی ئه‌و خاتوونه‌ له‌ شیعردا، چه‌ند خه‌ونی بچووك و بێ به‌هان، له‌و شیعرانه‌ دا شوناسی ژنێك نابینین كه‌ خه‌ونی یاخیبوون و هاتنه‌وه‌ به‌گژ ئه‌قڵی پیاو سالاریی بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌مان ئه‌و خه‌ون و خۆزگانه‌ن كه‌ پیاوان بۆ ژنان به‌ڕه‌وای ده‌بینن. له‌ كۆمه‌ڵه‌ شیعری نه‌سیمدا، ژن هه‌مان ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌لگه‌ ده‌یبینێت.

هه‌مان ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ لاواز و بێ هێز و خه‌ون و خولیایه‌یه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌ پشتی نه‌بێت یه‌ك چركه‌ش ناتوانێت بژیت.بۆیه‌ ئه‌ركی ژنانه‌ كه‌ ئه‌و دنیابینیه‌ كاڵ بكه‌نه‌وه‌، وه‌لێ به‌ داخه‌وه‌ ده‌بینین به‌شێك له‌ ژنانی ئێمه‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌و دنیابینییه‌ قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ناشیشارنه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وان بێ هێزو ده‌سه‌ڵاتن.ئه‌مه‌ش دروست ئه‌و خۆزگه‌یه‌ كه‌پیاوان ده‌یخوازن. له‌كۆمه‌ڵه‌ شیعری نه‌سیمدا، ئێمه‌ خه‌ونی گه‌وره‌ی ژنێك نابینین كه‌ به‌ گژ ئه‌قڵی پیاو سالاریی و دینی كۆمه‌لگه‌دا بێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵكو خه‌ونێكی بچووك ده‌بینین كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ماڵ و یار و ڕۆمانسییه‌تدا ده‌رناچێت.خه‌ونێك كه‌ ته‌نها بوونی ژن له‌ هه‌ندێك شتی به‌رجه‌سته‌یی بێ به‌ها ده‌بینێته‌وه‌.خوێنه‌ر له‌و كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌دا، زۆر به‌ده‌گمه‌ن دنیابینی ژنێك وه‌ك شاعیرێك ده‌بینێت كه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ و مه‌زن بێت، ئه‌و سنوورانه‌ تێبپه‌ڕێنێت كه‌ بۆی كێشراون. به‌ڵكو ئه‌ویش هاوشێوه‌ی هه‌زاران ژنی دیكه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند خه‌ونێكی بچووك هیچی تری نییه‌. ئه‌وه‌تانێ له‌ شیعرێكدا ده‌ڵێت:_

دنیای ئه‌م ڕۆژانه‌ی من و تۆ..
به‌قه‌د گواره‌كانمه‌..
من داهاتووی ماڵه‌كه‌م به‌ مۆمێك ڕووناك ده‌كه‌م..
بێگومان یه‌كێك له‌و ڕوانینانه‌ی به‌ شێكی زۆری پیاوی كورد بۆ ژن هه‌یه‌تی،له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ژن ماڵێكی هه‌بێت. كه‌ماڵیشی هه‌بوو، ئه‌وا هاوسه‌رو منداڵیشی ده‌بێت. به‌ده‌ربڕینێكی تر له‌ پاشخانی فه‌رهه‌نگی و كولتووری كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا، شوێنی ڕاسته‌ قینه‌ی ژن چوار دیواری ماڵه‌. له‌وێدا هه‌موو ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌كان زنجیر ده‌كرێن. ماڵ ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ گوزارشت له‌ بوون و پێگه‌ی ژن ده‌كات. چونكه‌ له‌ ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی پیاوه‌كاندا،ژن وه‌ك ئامیرێكه‌ هه‌م بۆ تێركردنی ڕه‌مه‌كه‌كانی، هه‌میش بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵ. زۆرجارده‌وترێت(ژنێك بێنه‌ و ماڵێك دابنێ). واته‌ ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی ژن ته‌نها ماڵدارییه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ ژنان كاتێك ده‌توانن ئه‌و دیدگایه‌ نه‌هێڵن، كه‌ یاخی ببن، كه‌ بوون وشوناسی خۆیان سه‌لماند. كه‌ خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌ ژیاندا، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ ئه‌وخاتوونه‌ هه‌موو دونیا بچووك ده‌كاته‌وه‌ له‌ گواره‌كانی وه‌ك ئێكسواراتێكی جوانكاریی بێ به‌ها كه‌ بوون و نه‌بوونی وه‌ك یه‌كه‌.

ئه‌و له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و دنیایه‌ی تیایدا ده‌ژیت بۆخۆی و هاوڕه‌گه‌زه‌كانی گه‌وره‌ترو فراوانتر بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بچووكی ده‌كاته‌وه‌ هێنده‌ی قه‌باره‌ی گواره‌یه‌ك كه‌ نابینرێت! لێره‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دنیا لای ئه‌و، بچووك و بێ به‌هایه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌و خاتوونه‌ شاعیره‌ خواستی خۆی بۆ ماڵێك نه‌شاردۆته‌وه‌، كه‌ پیاوان وایده‌بینن كه‌ ژنان ته‌نها خشڵ و ماڵ و مۆبیلیات و كه‌وانته‌رودوامۆدێلی چێشتخانه‌یه‌كی جوانییان هه‌بێت به‌سه‌. بێ ئاگا له‌وه‌ی ماڵ له‌ كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا هێمای به‌ستنه‌وه‌ و نه‌بوونی ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌ بۆ ژن. ئاخۆ ئه‌و خاتوونه‌ سه‌ردانی شه‌لته‌ره‌كانی كردووه‌ كه‌ چۆن سه‌دان ژن له‌ ترسی زه‌برو زه‌نگی ڕه‌گه‌زی نێرله‌ ماڵ، چواردیواری ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌؟ڕووناك كردنه‌وه‌ی ماڵ به‌وه‌دا ناكرێت مۆمێك دابگیرسێنین، به‌ڵكو به‌وه‌ ده‌كرێت ڕۆشنایی بخه‌ینه‌ نێو ئه‌قڵی داخراو و دۆگمای زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری پیاوه‌كان، كه‌ لایان وایه‌ ژن هه‌موو خولیای له‌ ژیان، بوونی ماڵ و مێرده‌. بێگومان له‌ كۆمه‌لگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا و كوردیش وه‌ك یه‌كێك له‌و كۆمه‌لگایانه‌، هه‌میشه‌ ژن به‌ پاشكۆی پیاو ده‌بینرێت، هه‌میشه‌ وه‌ها وێنا ده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك پیاوێكی نه‌بوو، ئیدی ئه‌و هیچ نییه‌.

ئه‌م ڕوانینه‌ به‌شێكه‌ له‌ پاشخانی میللی و كولتووری كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌،ڕه‌نگه‌ تا ئێره‌ ئاسایی بێت(گه‌رچی ئاساییش نییه‌)،به‌ڵام به‌بڕوای من، ناكرێت ژنێك له‌ شیعردا هه‌مان ئایدیا به‌رهه‌م بێنێته‌وه‌، ناكرێ شیعر بكه‌ینه‌ سه‌كۆیه‌ك كه‌ ئه‌وه‌ندی ترپیاوان پیاوبوونی خۆیانی تێدا ببیننه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێ له‌ دژ ئه‌و ڕوانینه‌ بوه‌ستینه‌وه‌. ده‌بێ ژن له‌ شیعردا هه‌ڵگری ئه‌و گوتاره‌ بێت كه‌ ئه‌ویش وه‌ك پیاو مرۆڤه‌ و یه‌كسانن له‌ ئه‌رك و مافدا و هه‌موو جیاكارییه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ پێی به‌خشیون.كه‌چی ئه‌م خاتوونه‌ له‌ شیعردا ئه‌وه‌نده‌ی تر پاشكۆبوونی خۆی بۆ پیاو ده‌رده‌خات و هه‌موو بڕوا و خه‌ونه‌كانی به‌ گه‌وره‌یی پیاوێك هه‌ڵده‌واسێت. بۆیه‌ له‌ شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
ئه‌ی یاری ڕۆح و ده‌روونی من..
له‌په‌رستگه‌ی دین و ئیمانی من.
هه‌م ڕابه‌رو هه‌م ڕێگری من..
بێ من مه‌ڕۆ..
له‌ڕاستیدا، یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و سیمایانه‌ی له‌ به‌شێكی زۆری ده‌قی به‌ ناوشیعری ئێستادا ده‌بینرێت، ئه‌و كرووزانه‌وه‌ و نووزانه‌وه‌یه‌، كه‌هیچ شوناسێك بۆ مرۆڤ ناهێڵێته‌وه‌. ئه‌و جۆره‌ ده‌قانه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی وه‌ك شیعره‌كانی لۆڕكا فرانكۆ بتۆقێنن و وه‌ك شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س ره‌فیق سابیر،به‌عس بخه‌نه‌ له‌رزین، به‌داخه‌وه‌ دێن ده‌كرووزێنه‌وه‌ به‌ڵكو یار به‌زه‌یه‌كی پێیان دابێته‌وه‌ و سه‌یرێكییان بكات!! من ئه‌و سیمایه‌م له‌ به‌شێكی زۆری شیعری ئێستا بینیوه‌ و له‌وباره‌وه‌ ڕه‌خنه‌شم كردوون.

چونكه‌ بڕوام وایه‌، شیعر ده‌بێ مرۆڤی یاخی، ئازادیخواز، سه‌ربه‌ست و به‌هێز بونیاد بنێت، نه‌ك كه‌سێكی لاوازو بێ ده‌سه‌ڵات كه‌ هه‌موو باوه‌ڕی وابێت ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، ئیدی ماڵوێران ده‌بێت. هیچ مرۆڤێك نابێت له‌ ژیانیدا هێنده‌ بێ بایه‌خ بڕوانێته‌ بوونی خۆی، كه‌ كه‌سێكی دیكه‌ به‌ڕابه‌رو په‌رستگه‌ و موقه‌ده‌سی خۆی بزانێت.چونكه‌ مه‌سیح وته‌نی:(چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا به‌رێته‌وه‌و خۆی بدۆڕێنێت!). ژنان ده‌بێ له‌ شیعردا، ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نن كه‌ ئه‌وانیش هاشێوه‌ی پیاوانن و ده‌توانن هه‌موو گۆڕانكاریی و كارێك بكه‌ن، نه‌ك پاشكۆی پیاوان بن. بۆمن وه‌ك خوێنه‌رێك ڕه‌وا نییه‌ خاتوونێك هێنده‌ به‌لاوازی له‌ شیعردا خۆی نیشان بدات، كه‌مانایه‌ك بۆ بوون و شوناسی خۆی نه‌هێڵێته‌وه‌. ئه‌ی ئه‌ویش مرۆڤ نییه‌؟ خه‌ون و خۆزگه‌ی نییه‌؟ بۆ ده‌بێ وای پیشان بدات كه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك نه‌بێت، ئه‌و ناتوانێت بژیت؟ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ خزمه‌تكردنه‌ به‌و خواست و خه‌ونانه‌ی پیاوان هه‌یانه‌ و تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆریش بۆیان چۆته‌ سه‌ر. له‌ شیعرێكی دیكه‌دا ئه‌و خاتوونه‌ ده‌ڵێت:_
كه‌هاتی سه‌رپۆشه‌كه‌م بێنه‌..
بۆ نوێژی یه‌كبوونم..
شه‌ونمێك بێنه‌ بۆ هه‌ستی ژن بوونم..
یه‌كێك له‌و شیعرانه‌ی له‌ ئه‌زموونی شیعری كوردی به‌گشتی و له‌ مێژووی شیعری كوردیدا بۆمن جێگه‌ی تێڕامانه‌ و به‌رده‌وام ده‌چمه‌وه‌ سه‌ری، ئه‌و شیعرانه‌ی فایه‌ق بێكه‌سن كه‌ باس له‌ یه‌كسانی نێرو مێ، فڕێدانی په‌چه‌ی شه‌رم، ڕه‌خنه‌كردنی ئایینی ده‌كات.

بێكه‌س هه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ تێگه‌یشتنی بووه‌، كه‌چی له‌ ئێستادا به‌شێك له‌وانه‌ی گوایا شیعر ده‌نووسن نه‌ك هه‌ر ناتوانن وه‌ك بێكه‌س بیر بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه‌ی خه‌ڵكه‌ هه‌مووه‌كییه‌كه‌ ژیان ده‌بینن. ئه‌و خاتوونه‌ به‌ ئاشكرا له‌و شیعره‌یدا بانگه‌شه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی قژو له‌چك و په‌چه‌ ده‌كات. ئه‌و ده‌زانێت له‌ ئیسلامدا( هه‌رچه‌نده‌ خۆی ئایینێكی جیاوازی یه‌كجار مرۆڤدۆست و جوانی هه‌یه‌) سه‌رپۆش له‌سه‌ر كردن، یه‌كێكه‌ له‌ بنچینه‌كانی ئایین. ده‌بێ ژنان خۆیان بپۆشن و سه‌رو ده‌م و چاویان دیار نه‌بێت. ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوننه‌تی ژنان و كۆمه‌لگه‌ش له‌ڕێی پاشخانی ئایینیه‌وه‌ سه‌پاندوویه‌تی به‌ سه‌ر ژنان، ئه‌و خاتوونه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادبوونی مرۆڤ له‌ هه‌موو جۆره‌ كۆت و به‌ندێكی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات، به‌داخه‌وه‌ هه‌ستی ژنبوونی خۆی له‌ سه‌رپۆشدا ده‌بینێته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ مرۆڤه‌كان ئازادن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئایین و به‌شێكه‌ له‌بیرو باوه‌ڕی خۆیان و مافێكی ئه‌وانیشه‌. به‌ڵام نابێ له‌ شیعردا بانگه‌شه‌ی چه‌سپاندنی هیچ بنه‌مایه‌كی دینی بكه‌ین و ده‌بێ ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ دواجار بۆخودی مرۆڤه‌كان خۆیان جێبێڵین. وه‌ك چۆن كه‌سانێك هه‌ن باوه‌ڕیان پێیه‌تی، كه‌سانێكیش هه‌ن له‌ گه‌ڵیدا نین، ئه‌ركی شاعیر لێره‌دا ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ ڕێگه‌ی شیعره‌كانییه‌وه‌ ژنان فێری پۆشینی په‌چه‌ و بنه‌ما ئایینییه‌كان بكات، به‌ڵكو ده‌بێ له‌ڕێی شیعره‌كانییه‌وه‌، هوشیاریان بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درك به‌مافه‌كانیان بكه‌ن. ده‌بێ ئه‌و هه‌سته‌یان لای دروست بكات، كه‌ شانازی به‌ ژنبوونی خۆیانه‌وه‌ بكه‌ن و ژنێتی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاشووب نه‌بینن. نابێ ژنێك خه‌ونی هێنده‌ بچووك بێت كه‌ ژنێتی خۆی له‌سه‌رپۆشدا ببینێته‌وه‌.به‌بڕوای من ئه‌مه‌ بانگه‌شه‌كردنێكی ئاشكرای دینییه‌.چونكه‌ ئه‌و له‌ شیعرێكی دیكه‌شیدا ئه‌ودیدگایه‌ی خۆی به‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت:_
كاتێ چرای پیاوچاكان كوژاوه‌..
مانگه‌شه‌و نه‌ماو مرد..
بۆنی مرۆڤایه‌تیش سه‌فه‌ری كرد..
دیاره‌ هه‌موومان ده‌زانین مه‌فهومی پیاوچاكان له‌ نێو كۆمه‌لگه‌ی كوردی ئێمه‌دا چ ده‌لاله‌تێكی هه‌یه‌. ئه‌و چه‌مكه‌ فۆڕمێكی ئایینی هه‌یه‌و به‌ سه‌دان وبه‌ هه‌زارن ژنیش باوه‌ڕیان پێیه‌تی. كه‌لایان وایه‌ پیاوچاكان مرازو خه‌ونه‌كانیان دێنێته‌ دی.كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌مان بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ ساده‌ و ساكارو دواكه‌وتوو بێ خه‌ونانه‌ن، كه‌ ته‌نها خۆیان وه‌ك ژن ده‌بینن ولایان وایه‌ شوناس و بوونی ئه‌وان له‌ده‌ست كه‌سانی تر دایه‌. له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م كه‌ له‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌دا، ده‌یان و سه‌دان هه‌ڵه‌ی زمان و ڕێنووس، ده‌ربڕین و مانا هه‌ن، وه‌لێ چونكه‌ پێویستی به‌كات و خوێنه‌وه‌ی زیاتره‌، ناپڕژێینه‌ سه‌ری. دواپه‌یامیشم بۆ ژنانی خۆشه‌ویستی كورد ئه‌وه‌یه‌، كه‌خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌بێت، به‌ناوشیعری شاعیرانێك نه‌خوێننه‌وه‌ كه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ستی ژنبوونیان له‌لا جوانترو پیرۆزتر بكات، ئه‌وه‌نده‌ی تر بچوكیان ده‌كاته‌وه‌ و خه‌ونه‌كانیان نه‌زۆك ده‌كات!!………….

سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

———————————————————-

*په‌راوێز/ نه‌سیم/ كۆمه‌ڵه‌ شیعر/نووسینی ناز فه‌له‌كه‌ددین /ساڵی چاپ 2018هه‌ولێر..

  • ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ڕۆژنامه‌ی 0ۆِێگای كوردستان)ژماره‌ 1173ی ڕۆژی 21-5-2019بڵاوكراوه‌ته‌وه‌………..



کتێبی: گوناح و ئیمان … سمكۆ محەمەد

توێژینەوە لەبارەی گرووپە ئیتنییەكانی كوردستان

ناوی كتێب: گوناح و ئیمان
بابەت: توێژینەوە لەبارەی گرووپە ئیتنییەكانی كوردستان
نووسەر: سمكۆ محەمەد

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن …….




نیچە و سالۆمی شەڕی نێوان مرۆڤی باڵا و مرۆڤی بچوک … هیوا سەعید

بەشێک لە عەشق، ئەو چێژە لە لاوازی و بەزەییەیە، ناوەوەی مرۆڤ لە شێوەی خۆی بەرهەم دێنێتەوە. بە پێچەوانەوە، مرۆڤی باڵا، بە کوشتنی خوا و هەڵوەشاندنەوەی بەها پیرۆزەکان و ویستی هێزەوە دەژی، بە مانای ئەو لاوازی و بەزەییەی لە رابردویەوە دێ، لە خۆیدا کوشتوە و مرۆڤێکی ئاسنینی بەهێزی لێ بەرهەم هاتوە.

لێرەوەیە سالۆمی لە بەرانبەر مرۆڤێکی باڵای وەک نیچە، نوێنەرایەتی خەڵکی بازاڕ وەردەگرێ، بە بەرهەمهێنانەوەی نیچەیەکی لاواز و بەزەییدار، بەڵکو لە باڵایی بکەوێ، ببێ بە هاوشانی ئەو مرۆڤە خۆنەناس و بێ ویستانەی بە دەرونێکی شێواوی دوفاقانەی نێوان چاکەی خواییانە و ئارەزوییان دەژین، بۆ ئەوەی لە جڵەوکردنی ئەم دەرونە سوپەرمانییە، چێژێکی باڵادەستانە بکات.

ئەلبێر کامۆ، لە یاداشتەکانی ئاماژە بەوە دەدا، نیچە لە دارستانەکەی نزیک ماڵیان بە دار قومەتە ئاگری گەورەی دەکردەوە، بە دیارییەوە ڕادەوەستا، هەتا دەکوژاوە. بەو مانایەی ئەو لاوازی و بەزەییەی سالۆمی بەهۆی عەشقەوە لەناوەوەی نیچە دروستی کردبو، بەشێوەی ڕەمزی و بە کردنەوەی ئاگرەکە و دامرکانەوەی، ئاگرەکەی ناوەوەی خۆی دادەمرکاندەوە، ئەم دامرکاندنەش سەرەتا بۆ سەرکوتکردنی سالۆمی، وەک نوێنەری لاوازی و بەزەییەکە، دواجار کوشتنەوەی خوا و نەبونی بە خەڵکی بازاڕ و تێکنەشکانی باڵاییەکەی.

هەروەها لەبەر ئەم سوتانەی بۆ سالۆمی، ئیلیزابێسی خوشکی نیچە، زۆر ڕقی لە سالۆمی دەبۆوە و بە ژنێکی بەدڕەوشت ناوی دەبرد. لەکاتێکدا پیشاندانی ئەم ڕقە، هەرچەند بۆ بەرگری و دورخستنەوەی نیچە لە لاوازی و کەوتن بێ، کەچی پاراستنێکی سوپەرمانانەی هاوشان بە نەریتی نیچەیی نییە، چونکە نامە هەڕەشەئامێزەکانی ئیلیزابێس لە سالۆمی و ئەم سوڕانەوەیە لە پشت کارەکتەرێکی خاوەن ویست، بەرپرسیارییەتی خۆی، بە شکۆ و دور لە بەزەیی و ناچاری هەڵبگرێ، ئەم پاراستنە ئاماژەی بەزەیی ئەوانیتر بە دەوری کەسایەتییە سوپەرمانییەکەی دەگەیەنێ، کە دیسان بۆ سالۆمی بە چێژوەرگرتنێکی باڵادەستانە بەسەر نیچە تەواو دەبێ. لەبەرئەوەی مرۆڤی باڵا وەک بکوژی باوک و بەزەیی و دوفاقی، گرێی ئۆدیبی هەڵوەشاندۆتەوە و چیتر منداڵێکی خەساوی یەکسان بە خەساوییەکەی دایکی نییە، ئیلیزابێس ڕۆڵی دایکایەتی بەسەردا بگێڕێ و سالۆمی بە عەشق (لاوازکردن و بەزەیی)، چێژ لە منداڵکردنەوە و خەساندنەوەی ببینێ، دژ بە مردنی خوا و زیندوکردنەوەی لە نیچەدا.

بۆیە ئەگەر سالۆمی لەبری پێکەوەژیانێکی لە نزیک و یەکسانی هاوسەرگیرانە، بە خۆدورگرتن، مەعشوقانە چێژ لە باڵادەستی و جڵەوکردنی دەرونێکی بەهێز و جیاواز لە خەڵکی بازاڕ، کە دەستەمۆکردنی قوڕسە بکات، لە هەمان کاتدا نیچە بەم دورییە ناڕەزامەندییە لە تێرکردنی ئارەزو و مامەڵەکردنی بەرجەستە بێبەش و ڕوبەڕوی تەنیاییەکی پڕ ئازار و بەزەیی عاشقانەی خەیاڵییانە ببێتەوە، هێشتا لەپێناو باڵایی، لاوازی و بەزەییە سالۆمییە خواییەکەی ناوەخۆی، بە شایانی کوشتن و ئازارەکەشی بە شکۆوە هەڵدەگرێ، ئەوەیە مرۆڤی باڵا.

ئەو ئازارەی نەیکوشتم، گەورەی کردم. “نیچە”

هیوا سەعید




دەسەڵاتە مافیاگەرەکەی کوردستان تەنها سەرۆکی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستگیردەکات … شوانە حسن ابوبکر

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ماوەی هەشت ڕۆژە لە زینداندایە، ئەمەش سێیەمین حاڵەتە لە زیاتر لە ١٣ ساڵی ڕابردوودا، کە ئەم دەسەڵاتە مافیاگەرە تەنها سەرۆکی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەستگیرکردبێت.
لە ١٦ ئەم مانگەوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بە فەرمانی دادوەری ئاسایشی گشتی دەستگیرکراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

لە دوای دروستبوونی دەسەڵاتی کوردییەوە لە هەرێمی کوردستان، وێڕای بوونی دەیان دۆسییەی گەندەڵی ئیداریی و سیاسیی و ئیهانە و تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و بکوژی دەنگی ئازادیخوازان و بکوژی خۆپیشاندەران هیچ سکرتێرێکی حیزبی دەسەڵاتدار لێپرسینەوەی لێ نەکراوە، بەڵام دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید کە حزبەکەی هەشت کورسی لە پەرلەمانی هەرێم و چوار کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، دەبێتە سێیەمین سەرۆکی حزب لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکرابێت، کە هەموو وەک ئۆپۆزسیۆن کاریان کردووە.

لە ١٤-٤-٢٠٠٦دا، د. فایەق گوڵپی، سەرۆکی ئەوکاتی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە زینداندا مایەوە و ئەشکەنجەی جەستەی و دەروونی درا هەروەها جارێکیتر و لە هەمان ساڵدا ناوبراو هەفتەیەکی دیکە لەلایەن ئاسایشی سلیمانییەوە دەستگیرکرایەوە، هەروەها شەوی ٢٩-٣-٢٠١٨، شیلان شاکر، هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادیی، لە شارۆچکەی زاخۆ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکراو بۆ ماوەیەک لە زینداندا مایەوە.

دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، دەبێتە سێیەمین سەرۆکی حیزبی ‘ئۆپۆزسیۆن’ لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیکرابێت.
بەگوێرەی هەموو ئەو بەڵگانە ئەو ڕاستیە دەردەکەوێت کە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی خراپ و نەگونجاو و ناساقامگیرە بۆ هەموو ئەو کەسانەی خەون بە ئازادی و نەمانی حکومی مافیاگەری و بنەماڵەی دەبینن.
شوانە حسن ابوبکر




چوار نامەی پەرەسێلکە … سۆران محەمەد

١
)ئازادی و نان (!
برنجەکان
ڕۆمەکەنە نێوی زەریا
لە رۆژهەڵات
میللەتێکی تێدا دەژێ
بێ ئازادی،
برسی دەنوێ!
٢
)گورگە مرۆڤ(
بە پێی لۆژیکی:
)مرۆڤی – گورگ(
قەلەڕەش سەردار
)مانگ) زیندان دەکرێ!
ئیتر نازانم
چ قەڵغانێکە؟
کە بەرگەی تیغی
کەڵبەیان دەگرێ؟
٣
)ڤایرۆسی سەدەی نوێ(
کرمی گەندەڵیی
درەختی دەسەڵات
کلۆر دەکا
گەر بەریش بگرێ
لە بری سێو
بزماری ژەنگاوی
دەردەکا
٤
(Derealisation)
لە ژێر لێزمەی بارانەکە
تارماییەکەم
بە بەر دیدەتا تێپەڕی
نەتدەبینی
ئەی شوێن!
خۆ تەپەی
پێکانت دەبیست..




په‌نجه‌ره‌یێكی خامۆش … نادری نادر پوور

و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

تۆ هه‌موو خۆرئاوابوونێ
ئه‌ڕوانیته‌ ژووره‌كه‌ی من
ئه‌فسوس په‌نجه‌ره‌ خامۆشه‌ ، ماڵ تاریك
تۆ هێشتا یادی من
له‌و دیو مینای په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌بینی
له‌ تۆ دووره‌ ، لێ له‌ دڵته‌وه‌ نزیكه‌ .

هێشتا یاریی با په‌رده‌كان ده‌بزێوێ
به‌داخه‌وه‌ كه‌سێك له‌و دیو په‌رده‌ نییه
له‌و ئاگردانه‌ كۆنه‌دا ، ئاگر بڵێسه‌ ناسه‌نێ
ئا له‌و ژووره‌ چۆله‌دا‌‌ ، ویزه‌ی باڵی مێشیش نایێ ..

هێشتا گه‌ڵای وشكه‌وه‌بوو
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كان كه‌وتوون
نیشانه‌ی هه‌موو گوڵه‌ بابردووه‌كانه‌ ..
پارچه‌ی ئه‌و وێنه‌ كۆنانه‌یش
‌ له‌سه‌ر ئه‌رز كه‌وتوون
گه‌واهی هه‌موو ڕۆژگاره‌ له‌یاد چووه‌كانن ..

له‌ ده‌روونی ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌
هه‌ناسه‌ی گه‌رم وگوڕ نییه‌
له‌ ده‌روونی ماڵی ئێمه‌دا
ساردی لێك جودایی هه‌یه‌..

له‌ ده‌روونی ماڵی ئێمه‌دا
ئاهه‌نگی دۆستان ناگه‌ڕێ
له‌ ده‌روونی ماڵی ئێمه‌دا
مه‌رگی ئاشنایانه ‌..

هه‌موو شه‌وێ له‌ هێرشی خه‌یاڵدا
له‌ بێده‌نگی ماڵدا
زایه‌ڵه‌ی گه‌رمت ده‌بیسم
گۆرانی به‌ گوێی مناڵه‌ گریاوه‌كان ده‌چرپێنێ
هێشتا ئه‌و گۆرانییه‌
ئه‌من له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ ..

تۆ هه‌موو خۆرئاوابوونێ
ئه‌ڕوانیته‌ ژووره‌كه‌ی من
ئه‌فسوس په‌نجه‌ره‌ كپه‌
ماڵ تاریكه‌
خه‌یاڵی كێیه‌ له‌ودیو شووشه‌ بنه‌وشییه‌كان
له‌ تۆ دووره‌ ، به‌ڵام له‌ دڵت نزیكه‌ ؟

  • له‌ ( برگزیده‌ شعرهای نادر نادر پور )ـه‌وه‌ .



چـیـرۆک بـۆ منـداڵان .. شازادە و مامۆستاکەی .. نووسینی : رەزا شوان

لە سەردەمێکی کۆنـدا، شایەکی بە تەمەن هەبوو. ئەم شایە تەنها کچێکی لاوی هەبـوو، کە زۆری خۆشـدەویسـت.
شـا مامۆسـتایـەکی زیـرەکی تـەرخـان کـرد، کـە وانـە و بـابـەتی جـۆراوجـۆر و زانیـاری گـشتی فـێری کچـەکەی بکـات.
مامۆستاکەی بۆ مـاوەی سێ سـاڵ، رۆژی سـێ وانـەی بە شازادە دەوتـەوە. گـەلی شـتی بە سوودی فـێرکـرد. بەڵام هەموو جارێک لە کۆتایی دوا وانەدا، مامۆستا بە ناڕەوایی و بەبـێ هـۆ، چـەپـۆکـێکی بـە دەسـتـێکی شـازادەدا دەکـێـشا..! شـازادە سـوور دەبـۆوە و زۆری پێ ناخـۆش بـوو. چـونکە هـیچ هەڵـەیـەکی نەدەکـرد. چەنـد جارێک ویسـتی لـەم سـتەم و نـاڕەواییەی کە مامۆسـتاکەی لـێیدەکات باوکی ئاگـادار بکاتەوە. بـەڵام دانی بە خۆیـدا گرت. لە دڵی خۆیدا، وتی: با بمێنت بۆ رۆژی خۆی و تۆڵەی خۆمی لێدەکەمەوە.
شـا کـۆچی دوایی کـرد. دوای چەنـد رۆژێـک شـازادە شـوێـنی بـاوکـی گـرتـەوە. تـاجـی شاهـانـەیـان لەسـەری کـرد و بـە فـەرمی بـوو بـە شـای وڵاتـەکـەیـان.
شـازادە چەنـد رۆژێـک لە دوای وەرگـرتنی دەسـەڵاتی شـاهـانەی وڵاتـەکەی، نـاردی بـە دوای مامۆستاکەیـدا کە هـەر ئـێستا بێت و سـەردانی بکـات. مامۆسـتاکەی ئامـادە بـوو.
مامۆستا (بە روویەکی خۆشەوە تەوقەی لەگەڵیدا کرد): پڕ بەدڵ جوانترین پیرۆزباییتان لێـدەکـەم. هــیوای سەرکـەوتـن و تەمـەنـدرێـژی و بـەخـتـەوەریتـان بـۆ دەخـوازم. ئـەم چەپـکە گوڵـەش کـە وەکـوو خـۆت جـوانـە، پێـشکـەشـتانی دەکـەم.
شا (شازادە): سوپـاس مامـۆســتا. بـەڵام دەزانیـت بـۆ بـانـگـم کـردووی؟
مامۆسـتا (بەزەردەخـەنەیـەکەوە): بـەڵـێ دەزانـم. دەزانـم لـێـم دەپـرسیت بـۆ بـە نـاڕەوا هەمـوو رۆژێـک، ئـەو سـتەمـەم لـێـت دەکـرد و ئـەو چەپـۆکـانـەم بـە دەسـتا دەکـێشـا؟
شـا: بەڵی بۆ ئـەم مەبەستە بانگـم کـردووی. ئێسـتا وەڵامـم بـدەرەوە بـۆ ئەو ستەمەت لێـدەکـردم. هــیچ هـەڵـەیـەکـم هەبـوو.. هـیچ شـتـێکی نـاشـێـرینت لـە مـن دەبـیـنێ؟
مامۆستا: شای لاومان، من دەمـزانی کە باوکت بمرێت، تۆ دەبیت بـە شـای وڵاتـەکەمان. تـۆ ئـێستا شایت و لـە لووتـکەی دەسەڵات دایـت. هـەموو کـاروبارێـکی وڵاتـەکـەمان بە فەرمانی تـۆ بەڕێـوە دەچـن. چیت بـوێ دەیکەیـت و ڕێگـرت نییە. ئەگەر هاتـو خۆت یا وەزیرەکانت یا کاربەدەستە باڵاکانت، بەبێ هـۆ و بە ناڕەوا ستەم لە هـەر هاوڵاتییەکمان بکـەن. تـۆ چـۆن ناڕەواییەکەی منت پێ ناخـۆش بوو، لە دڵت گـرتـووە. کەسانی تـریش وەکوو تۆ ستەم و ناڕەواییـان پێ ناخـۆش دەبێـت. دەتـوانیت بە هـەوەسی خـۆت سـزای خەڵکی بـدەیت. بەڵام رەنگە خەڵکی بترسن و نەوێـرن گـلەیی بکەن و سکـاڵا لەسەرت تۆماربکـەن. جا مەبەستی من لەو ستەم و ناڕەواییەی لێـم دەکـردیت ئەمەیە: کە هەست بەوە بکەیت کە سـتەم و ناڕەوایی زۆر ناخـۆشن. من تـۆم بەقـەی چاوەکـانم خۆشدەوێ. تـۆ زیـرەک و رێـزداریت، هـیچ هـەڵـەیەک و هـیچ شتـێکی ناشـیرینت نەکـردووە. تەنـیا مەبـەستم ئەوەبـوو، کە بـزانیت ستەمکـردن و نـاڕەوایی زۆر نـاخـۆشن. گـەر دەتەوێـت سـزاشم بدەیـت لە بەردەستـدام.. چەنـد چەپـۆکم لێـداویت، دوو هـێندە چەپـۆکم لـێـبدە.
شا کە گوێی لە قسەکانی مامۆستاکەی بوو، کە مەبەستی چەپۆكەکانی بۆ روون کردەوە. هەستایە پێوە و دەستەکـانی مامۆستاکەی ماچ کرد. سێ جاریش لەسەر یەکتری، سەری رێـز و نـوازشی بـۆ مامـۆسـتـاکەی نـەوانـد و زۆر بـە گـەرمیـش سوپـاسی کـرد.
شـا: مامـۆسـتای دانـا و زانـا و دڵسـۆزم، سـوێنـد و بەڵـێـن بێـت. کـە بەبـێ جیـاوازی و بـە چاوێکی یەکسانی و رێـزەوە، سەیری هـاوڵاتییەکـانم بکەم. دەبمە شـایەکی دڵسۆز و دادپـەروەر و رەوانـاس. دەبمـە خـزمەتـکارێکی گەلـەکەم، هەمـوو ژیـانـم بـۆ خـۆشی و بەخـتـەوەرییـان تـەرخـان دەکـەم. بـە رۆژ و بـە شـەو بەسەریـان دەکـەمـەوە. دەرگـای کۆشکەکەشـم، بـۆ هەمـوو هـاوڵاتیـیەکی وڵاتـەکـەم دەخـەمە سەرپـشت.. زیـاتـریش لـە هەموو کەسێ رێـز لە یاساکانی وڵاتەکەم دەگـرم. بـڕیـاربێت ئەم بەڵـێنانەشم نـەک هـەر قـسـەی رووت بن، بەڵکـو بـە کـردار دەیـان سـەلـمێـنـم.
شـا، مامۆسـتاکەشی کـرد بـە وەزیـری رۆشـنـبـیری و بـە راوێـژکـاری خـۆی.




چۆن گۆڕان، بۆ”پرۆکسی”ی پارتیی، وەرچەرخا؟ … کامیار سابیر

چەمکی پرۆکسی proxy لە سیاسەتدا، بە مانای کاری بە وەکالەت، نوێنەرایەتییکردنی دەوڵەتێک یان لایەنێک، یاخود هەندێ جار بەمانای کاری عەمالەت، دێت. گۆڕان، ئێستا باشتریین پرۆکسیی بۆ سیاسەت و ئەجێنداکانی پارتیی، لەسەرتاسەری کوردستانی عێراقدا بە گشتیی و لە ناوچەکانی سلێمانیی و گەرمیانیش، بەتایبەتیی، دەکات. لەسەردەمی دروستبوونی قیادەی موەقەت( موئەقەت)ی پارتییەوە، دوای ئاشبەتاڵی ١٩٧٥، کوڕانی بارزانیی، هەندێ پێشمەرگەیان ناردەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کە پێوەندیی ژێربەژێریان لەگەڵ رژێمەکەی صەدامدا هەبوو، بۆ ئەوەی قیادە و کادیرەکانی کۆمەڵە و یەکێتیی، تێرۆر بکەن.

دوو لەو پێشمەرگانە، قالەفەرەج و تەحسین شاوەیس بوون کە سەرکردەی ئەوکاتی یەکێتییان( حەمەغەفور ئاغجەلەریی) لە سەرەتای پەیدابوونی مەفرەزە سەرەتاییەکانەوە، کوشت. یەکسەر، بەهەلیکۆپتەر بردران بۆ ئیستیخباراتی شیمال و دواتر لە چەمچەماڵ، بە رەسمیی، بوون، بە جاشی مەفرەزە خاصە و جاش-پێشمەرگایەتییان دەکرد. لە واقیعدا، هەر پێشمەرگەی دڵسۆزی پارتیی و رێبازی بارزانیی، بوون. لە کۆتایی حەفتاکانیشەوە تا کوژرانی خۆیان، تەنیا و تەنیا لە یەکێتیی، شیوعیی، حسک، حیزبە عێراقییە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بزوتنەوەی ئیسلامییان کوشتووە، یەک پێشمەرگەی پارتییان، بە هەڵەیش، نەکوشتووە.

ئێستا، قیادە و کادیرەکانی گۆڕان، زۆربەی هەرە زۆریان، بەتایبەتیی گەنجە ئیخوانییەکان و کۆنە یەکێتییەکان، لە زەلیلکردنی سلێمانیی و خزمەتکردن بە پارتیی، لە سووککردنی ئۆپۆزیسیۆن و بێئۆمێدکردنی خەڵکدا، رۆڵی تەحسین شاوەیس و قالەفەرەج، بۆ پارتیی دەبیینن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا لە ناو گۆڕاندا وێڕای قیادییەکان، دەیان تەحسین شاوەیس و قالەفەرجی مۆدێرنتر، گەنجتر و بەتەجروبەتری تێدایە و بە دیجیتاڵ، مورتەزیقەیی بۆ پارتیی دەکەن. ئەگەر تەحسین شاوەیس، کوڕی بارزانیی بووبێت، ئەوە گەنجە ئیخوانیی و ئەکادیمیستە قبول خاصە خوێندەوارەکانی! گۆڕان کە بڕیار بوو برای کوڕەکانی نەوشیروان موصطەفا-نم- بن، هەموویان لە تەحسین شاوەیس زیاتر خزمەتی سەڵطەنە و هەژموونی چەتەگەرییی بنەماڵەی بارزانیی، دەکەن.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا بوو، قەرار بوو گۆڕان، پرۆژەی گۆڕیینی سیستەمی سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بێت. قەرار بوو دژی بنەماڵەکان و قۆرغکارییەکانیان، هەروەها دژی گەندەڵیی، دزیی و چەتەگەریی بووەستێتەوە. لەسەر ئەرضی واقیعیش، رێک پێچەوانەی هەموو ئەوانەی سەرەوە، دەکات. ئەصڵەن هەر دەبێ لەوە بکۆڵیینەوە کە ئایا گۆڕان لە بناغەدا، پرۆژەیەک بوو بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتیی، بۆ دادپەوەریی سیاسیی، بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵیی و بۆ دژایەتییکردنی تەوریثی سیاسیی بنەماڵەکان، یان رێک بە پێچەوانەوە، پرۆژەیەک بوو، عوقدەی و تۆڵەی شەخصیی بوو، بۆ فەشەلی سیاسیی چل ساڵ، دیزاین کرابوو. نم، لە دوا ساتەکانی تەمەنیدا، ویستی بەشێک لە دزیی و نیعمەتی چەتەگەرییەکانی کوردایەتیی، لە لەعنەتی بیزنسی نەوت و سەرمایەگوزاریی تاڵانیی لە کوردستاندا، بۆ منداڵەکانی بپچڕێت. سیحری ئەم جادووگەرییەی پیاوێک لە پەنا سیاسەت بۆ هەژاران و عەدالەتی کۆمەڵایەتییەوە، کوڕەکانی کرد بە خاوەنی صەدان میلیۆن دۆلار، زەمەن هەڵیدەداتەوە، بەڵام هەموو ئەوانەی ئێستا لە ژێر سێبەری کاریزمای نم-ەوە رەخنە لە گۆڕانی ئێستا دەگرن، بەشی هەرە زۆریان، زۆر باش دەزانن، ماستەرمایندی ئەم قۆرغکاریی و بەبنەماڵەییبوونەی گۆڕان، شەخصی نم، خۆی بووە.

راستە رێکخەری پێشوو، یەکێک لە سیاسییە هەرە خوێندەوارەکانی کوردستان بوو، مەیداندار و سیاسییەکی بەزەبروزەنگ بوو، مێژوویەکی پڕ لە تەناقوضی سیاسیی هەیە لە ژیانی سیاسیی و عەسکەریی( پێشمەرگەیایەتیی) دا، کاریزمایەکی لۆکاڵیی( بەتایبەت لە سلێمانییدا) هەبوو، بەلام واقیع ئەوەیە کە پتر لە چل ساڵ، وەکو خەلفە دوای تاڵەبانیی کەوت، هیچ کەسێک ئەوەندەی ئەو، مەئمورییەتەکانی تاڵەبانیی جێکەوت و تەوظیف نەکردووە. ئەصڵەن هەر لە ئەساسەوە کە هێنراوەتەوە لە نەمساوە( وێڕای ئەوەی دەیان میلیۆن جار درایەوە بەچاوی خەڵکدا کە دەستبەرداری تێزی دۆکتراکەی بووە و هاتووەتەوە بۆ خەباتی میلیشیایی شاخ) بۆ کۆتکردن و نینۆککردنی ئەو کادیرە گەنجە سەرکێشانەی کۆمەڵە بوو کە بە ربەکەی تاڵەبانیی، دانەوێڵەیان نەدەپێوا. هاوکات، بۆ ئەوەیش بوو کە بکرێ بە رەقیب و باڵانسی ئەوانەی خۆیان بەرامبەر بە تاڵەبانیی، بە کەسایەتیی سیاسیی، دەزانی.

سیاسییەک، پرۆژەکەی لەسەر بناغەی تۆڵە، رق و حیقدی شەخصیی لە دژی تاڵەبانیی بنیات بنێ، بێئەوەی یەک دێڕ (فیکر، فەلسەفە و مەعریفە)ی سیاسیی لەپشت ئەم بزوتنەوەیەوە بوونی هەبووبێ( جگە لە کۆمەڵێ شیعاری زەخرەفەیی و کۆلکەزێڕیینەی ریتۆریکە سیاسییەکان)، هەر ئەوەی لێ دروست دەبێ کە چەند گەنجێکی ساقیط و فاشیل و عەمیلی وەکو کۆنە ئیخوانییەکانی لێ دروست ببێت کە پرۆژەی بەخوداکردنی سەرۆکی هەرێم و دەوڵەتمەداریی، بۆ ماڵباتی بارزانیی، دووبارە دیزاین دەکەنەوە. هەر ئەوەی لێدەردەچێ کە دەنگی خودی خۆیان، تۆمارکرد و بردیان بۆ دەسگای پاراستنی پارتیی و لە دادگا حیزبییەکانی هەولێردا، داوای لێپێچیینەوەیان لێکرد و بە تێرۆریستیان لە قەڵەم دا. تەنانەت، تا ئێستایش، دادگا و مەلەفەکەی بە کراوەیی ماوەتەوە. هەموو ئەوانەی نم، بە پیاوی پاراستن و ئیخوانیی و کۆنەجەلالیی ئەژماردی دەکردن، ئێستا هەموویان پرۆکسیی دەرەجە یەکی پارتیین و لە کوڕگەلی ماڵی بارزانیی، باشتر خزمەتی ئەجێندا وەهمیی، خورافیی و سوڵطەوییەکانی ئیمارەتی رەیعیی بارزانیی دەکەن. ئەی بۆ دەریانی نەکرد؟ سیحری ئەمانە، هەمووی روون دەبێتەوە.

ئاخر بیهێنە بەرچاوت، کاتێ نم، لەبەرامبەر هەژموونی پارە و وەلائکڕیینەکانی تاڵەبانییدا لە هەڵبژاردنی مەڵبەندەکاندا، شکست دەهێنێت، ئیتر بییر لە تۆڵەکردنەوە دەکاتەوە و دەیەوێ نەک هەر سلێمانیی، قەڵای فاشیزمی نوخبەکانی کوردایەتیی، بەڵکو فەنتازیای سیاسیی دەکولێتەوە و بییر لەوە دەکاتەوە کە کۆیەی لە جەلالیزم هەڵکێشراویش، لەدەست تاڵەبانیی دەربهێنێت. ئایا بەڕاست، تەواوی کەینونەی گۆڕان، پرۆژەیەکی شەخصیی نەوشیروان موصطەفا بوو یان پرۆژەیەکی سیاسیی و ئابووریی بوو بۆ قەضییەیەکی گشتیی کە خەڵکی کوردستان، لە هەژموونی سیاسیی و چەتەگەریی ئەو دوو بنەماڵەیە، رزگار بکات؟

پاش ئەوەی کوردایەتییە مۆدێرنیزمەکەی، هاوکات ئیشتیاق و ئیفتیتانە سیاسییەکەی(political infatuation) نم، بەر بەردی ئەلحەدی کوردایەتییە ئۆریجناڵە خێڵەکییەکەی بارزانیزم کەوت، ئەوکات بە ئاگا هاتەوە و ویستی لەگەڵ ئەو تاڵەبانییەی شتێکی مابوو بیگەیەننە مریشکە رەشە، تەحالوفێک لە دەباشان ساز بدەن. واقیع ئەوەبوو، تاڵەبانییش گەیشتبووە ئەو قەناعەتەی کە بۆ ویستی چڵێسانەی خۆی بۆ دەسەڵات و پۆستی سەرۆک کۆماریی، کوردستانی بەتەواویی تەسلیمی پاوانخوازییەکانی بارزانیی کردووە، بەهەردووکیان لە دوا ساتەکانی تەمەنیاندا، وێڕای ئەوەی دڕدۆنگبوون لەگەڵ یەکتر، بەڵام بە روواڵەت، ویستیان سنوورێک بۆ پارتیی و بارزانیی، دابنێن. نەک هەر فریا نەکەوتن، بەڵکو حیزبەکانی هەردووکیان، بوون بەو فیلمانەی کە بارزانیی دەرهێنەریان( المخرج)، بوو. ئێستا، زۆرتریین، مورتەزیقەی پارتیی لەناو قیادییەکانی گۆڕان و یەکێتییدا هەیە کە ئۆرگانیکانە و بە حەماسەوە، کار بۆ ئەجێنداکانی پارتیی دەکەن.

پارتیی، چونکە خاوەنی شەرعیی گوتاری فاشیزمی کوردایەتیی، ئیستیحماری سیاسیی و تەخوینی جێنتڵمانانەیە، چونکە بەهۆی خوێڕییەتیی یەکێتیی، جەبانیی گۆڕان و حیزبەکانی ترەوە، هەروەها بەهۆی دزیی، تاڵانیی و چەتەگەریی لە خەڵکی کوردستان، بەهۆی ویلایەتێکی رەیعیی رانەگەیەندراوی سەر بە نیۆعوثمانییەکان( ئەردۆغانیزم) ەوە، بووە بە خاوەنی صەدان میلیارد دۆلار، هەر زوو لە رێگەی “ناوەندی بڕیاری مورتەزیقە” و ئەوانەی لە حەماقەتی ریفراندۆمە موخابەراتییەکەدا بوون بە عەڕاب، یان ئەوانەی بە کێشی خۆیان بە پارەی رەیع، پێشوەخت کڕرابوون، هەر زوو توانیتی بۆمبەکەی تاڵەبانیی و موصطەفا، پووچەڵ بکاتەوە. مەگەر ئەو هەموو تەحسین شاوەیسەی ناو یەکێتیی و گۆڕان، بۆ رۆژی رەش نەبن، بۆ کەی بەکاریان دەهێنێت؟

ن.م، مرد و ئۆغری یەکجاریی کرد. پێش مردنی، لەوە گەیشت نە حیزبەکەی( گۆڕان) و نە ئەوانەی بەدەورییەوەن، ئەهلی ئەو گۆڕانکارییە خورافییە نیین کە فەنتازیای پێوە دەکرد؟ لە دوا ساڵەکان و دوا مانگەکانی تەمەنیدا، تەواوی هەم و غەمی خۆی لە تەوریثی دارایی و سیاسییدا، لە گواستنەوەی موڵک و ماڵ و سەرمایە مەعنەوییەکەیدا( مەنقولە و غەیر مەنقولە)، بۆ کوڕەکانی تەوظیف کرد. ئەو لێزانانە ئەم کارەی کرد، چونکە لە رووی شەرعیی و قانونییەوە، تەواوی سامانەکەی بۆ کوڕەکانی دەڕۆیشت و گۆڕانیش صفر بە دەستەوە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم پرۆسێسەیش، زیان لە سەرمایە مەعنەوییەکەی نەدات، لاوازتریین، جەبانتریین، هەلپەرستتریین و بێ شەخصییەتتریین سیاسییە پییر و گەنجەکانی لە دەوری خۆی و کوڕەکانی کۆکردەوە.

بە تایبەتییش ئەوانەی حەزیایەکی بێشووماریان لەناخدایە بۆ پارە و هەروەها ئەوانەی لەذەتی دەوڵەمەندبوون و مڕبوون لە پارەی تاڵانیی رەیعیان، هەبوو. گاڕانێکی لە خوێندەوار و نەخوێندەوار، ئەکادیمیستی قەشمەری لەبرسا مردوو، لەگەڵ نوخبەی موهەڕیجی دەمهەراشدا، لە میلیشیای پیاوکوژی شاخ و گەنجی فاشیلی ئیخوانیی، لەگەڵ لەشکرێ ژۆرناڵیستی زیقن و جاهیل، هەموویانی کرد بە بەیدەق و بەدی گاردی کوڕەکانی خۆی و گۆڕانی بەیەکجاریی بۆ بکەن بە کوتلەیەک لە پۆپۆلیزمی شەخصپەرستیی و عومدەی واریثی شەخصێکی سیاسیی، بۆ ئەوەی لە شەراکەتی تاڵانیی و کێکی چەتەگەرییەکانی کوردایەتییدا، بەشدار بن.

گۆڕان، لە حیزبێکی نەیاری سەرسەختی پارتییەوە( لای کەم بە روواڵەت)، ئێستا بووە بە پرۆکسیی و مورتەزیقەی پارتیی، جیاوازییە سیاسییەکانیان ئەوەندە کەم بووەتەوە کە ئەستەمە لە ناو مەکتەبی سیاسیی پارتییدا وەفادار و بەئەمەک بۆ سیاسەتە چەتەگەرییەکانی پارتیی، وەکو ئەو لۆبییە مورتەزیقەیە بدۆزیتەوە کە بەدەوری کوڕەکانی”نم”وەن. بە کورتییەکەی، نم لە هەموو شتێکیدا سەرکەوتوو بووبێت، لەوەدا فەشەلێکی ذەریعی کرد کە هەوڵی ئەوەی دەدا ” درۆ و دراو” لە پارتیی و یەکێتیی بسەنێتەوە. بە پێچەوانەوە، تەواوی قیادەی ئێستای گۆڕان، بوون بە عەبدی “دراو”ی سەربەخۆیی ئابووریی( رەیع) و درۆی شۆڕشگێڕانەیش بەناوی نم ەوە، دیزاین دەکەن و شەرعییەت بە پرۆکسییبوونەکەی خۆیان، بە تەحسین شاوەیسبوونەکەی خۆیان، دەدەن. بە زمانی شەعبیی، ئەوەندەی کوڕی بە وەفای بارزانیی( تەحسین شاوەیس) لەناو گۆڕاندا هەیە، پارتیی بەهەموو تەمەنی خۆی تا چەند ساڵێ لەمەوبەر، تەنیا توانیویەتی یەک تەحسین شاوەیس،دروست بکات، بەڵام ئێستا، دەیانی لەناو گۆڕاندا، هەیە.

ئەمە زنجییرە وتارێکە لەسەر گۆڕان، یەکێتیی و حیزبەکانی سلێمانیی کە بەهەموویان، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەجێنداکانی پارتیی، جێکەوت دەکەن. درێژەی دەبێت…

کامیار سابیر




ئایین و کۆمۆنیزمی ئایینی … سە لام قادری

دوو سە رە کیترین بیردوزه ی مارکس کە سۆسیالیزم لە خیاڵە وە دە گوازێتە وە بۆ زانست، ماتریالیزمی مێژوویی و تٸۆری زێدە باییە. مارکس هه ڵبە ت پێش لە مانە ش لە دە ستنووسه فە لسەفی و ئابوورییەکانی ۱۸٤٤ نیشانی دابوو کە سە ر هه ڵدانی خاوە نداریە تی تایبە ت لە باری مێژووییە وە مە رجدار بووە و له قۆناخێکی دیاری کراوی گە شە ی کۆمە ڵگا کاندا هە بوونی پە یدا کردوە. لە ئایدئۆلۆژئای ئە ڵمانیدا بۆ یە کە م جار دیالکتیکی گەشە ی هێزە بە رهەمهێنە رە کان و پە یوە ندیە کانی بە رهه مهێنان ئا شکرا دە کات؛لە وێیە کە ئاماژە بەوە دە کات هێزە بە رهەمهێنە رە کان سیمای پە یوە ندیە کان و ناوە ڕۆکی پە یوە ندیە کۆمە ڵایە تیە کان دیاری دە کە ن.

هه روە ها بە و ئە نجامە دە گات کە؛ لە قۆناخێکی دیاری کراو لە گە شە ی هێزە بە رهە مهێنە رە کاندا،هێزە به رهه مهێنە رە کان لە گە ڵ پێکهاتە و رواڵە تی پە یوە ندیە کانی سە ردە مدا تووشی ناکۆکی دە بن و ئەم ناکۆکییە لە ڕێگای شۆڕش و گۆڕانە کۆمە ڵایە تیە کانەوە چارە سە ر دە بێت.ئەوە ی لێرە دا گرینگە سە رنجی بدرێتێ ڕێگای چارە سە رییە کە بە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی پێناسە دە کرێت،نە وە ک شۆڕشی ڕووت و بێ پاشگر،یا خۆ شۆڕشی ڕامیاڕی و شۆڕشی کلتوری. تێگە یشتن له چە مکی شۆڕش لای مارکس یە کێک لە جە وهە ریترین چە مکە کانە کە دە توانێت بە رو کردە ی کاریگە ر، یان بە عکسە وە بە رو کردە ی سیاسی بێ ئە نجام و، وردئەنجاممان ببات.چە مکی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی دورمان ناخاتە وە لە ڕۆیشتن بۆ وەرگرتنی دە سە ڵا تی سیاسی، یان بە شداری لە دە سە ڵاتی سیاسیدا؛بە ڵکوو وامان لێدە کات شۆڕش بۆمان واتایە کی قوڵتری هه بێت لە وە دە سخستنی دە سە ڵاتی سیاسی و بە شداری کردن تێیدا.

بە شداری لە دە سە ڵاتی سیاسی وە کوو هێزێکی کۆمە ڵایە تی شۆڕشگێڕ،نە وە ک دژبەرو، رووخێنەی ر رە ھا، دە توانێت دە رئەنجامی ئا خێزێکی ناچینایە تی و دژبە رانە ی سیاسی و،تە نانە ت دە ر ئە نجامی شۆڕشێکی سیاسی بێت.شۆڕشی سیاسی و بە شداربوون و بوونیە تی سیاسی هێزێکی شۆڕشگێری چینایە تی، بێ نرخ و کم نرخ نیە،بە ڵکوو هە نگاوی سە رە تاییەو بە دوای خۆیدا و بە زنجیرە هە نگاوگە لێکی تری سیاسی و کلتوریی و میدیایی و رێکخراوە یی؛دە بێت دوای ساڵانی کە م یا زۆر لە گۆڕانی چینایە تی،گۆڕانی کۆمە ڵایە تی و بۆ دواجار لە شۆڕشی چینایە تی و کۆمە ڵایە تیدا سە رکە وتنی راسته قینە و دوا ئە نجام بە دی بێنێت.

ئەوەی کۆڕ و کۆمە ڵ و ڕێکخراوە چە پە کان بە رە و هه ڵە شە یی و چە پڕە وی و کردە ی ئنتیحاری سیاسی و کۆمە ڵایە تی دە بات؛ بە بڕوای من تێنە گە یشتنە لە جە وهە ریترین چە مکی گۆڕانی کۆمە ڵایە تی کە ئەو چە مکە، چە مکی شۆڕشە.کۆڕو، کۆمە ڵ و حیزبە کۆمۆنیستە کان ڵێیان ڕونە کە ئەوان ڕیفۆرمخواز نین و بۆ گۆڕانی بنە ڕە تی پە یوە ندیە کۆمە ڵایە تکان لە ڕێگای ریفۆرمە وە ناچن.ڕێگای جیا لە ڕیفۆرمیش بە ڕوونی ڕێگای شوڕشە، تا ئێرە وا دیارە لایان روونە؛بە ڵام ئیستە کە وڵام بە ریفۆرم نگە تیڤە و وڵام لایان شۆڕشە؛ پرسیارە ئاڵۆز و بێ وڵامە کە ئە وەیە کام شۆڕش؟

شۆڕش چە مکی ھەرە ئاڵۆز

بێ وڵامی و کاڵفامی لە حە نای چیە تی شۆڕشە، کە وادە کات لە گە ڵ ئە وە دا دروشمە کانیان رادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە دیارە،لە گەڵ ئەوە دا کە خۆیان بە گیانبازانی شۆڕشی چینایە تی دە زانن، کە چی دواجار دە وری کاتی و قوربانی ئاسای خە ڵکانێکی خە ون جوان و عاسی دە بینن،دە ورێکی په راوێزکە وتووانە لە پە راوێزی دە ستاو دە ست بوونی دە سە ڵات لە نێوان باڵە جیاوازە کانی چینی کۆمە ڵایە تی حاکمدا.

ئەوان لێیان تێکدە چێ کە شوڕش بە کاتژمێری کتێبخانە ی حیزبە کە ی ئەوان،یا خۆ تە نیا بە کاتژمێری خەونە جوانە کانی ئە وان میقات نە کراوە. شۆڕشی کۆمە ڵایە تی و هە وراز و نشێو ە کانی، بە پێی ئاستی گە شە ی کۆمە ڵایە تی هیزه به رهه مهێنە رە کانیش مومکینە،به ڵام تە نیا بە هۆی گە شە ی کۆمە ڵایە تی ئەوانیشە وە بە سە رئە نجام ناگات،ئە وە ی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی لە شۆڕشی سیاسی و عە سکە ری جیا دە کاتە وە پشوو درێژی و گرێنە دراوی ڕهایە تی بە کێشمە کێشان لە سە رخانی دە سە ڵات و سیاسە ت و ؛ ھەروە ھا دوورپێویە تی لە چاو گۆڕانە سە رخانیە کانی سیاسە تدا.

ڕە نگە لە درێژە ی دەیان ساڵدا چە ندین کێبە رکێی عە سکە ری و سیاسی ڕوبدات و باڵێک و بنە ماڵە یە ک و شایە ک لە دە سە ڵات بکێشێرێنە خوارە وە و یە کێکی تر یا خۆ دە ستە و تاقمێکی تر بگە یە نێندرێتە دە سە ڵات و خە لافەت و؛ بە و مانایە یە کێک لە تایبە تمە ندیە کانی زووپێوی زە مە نی بێت.یە ک جیلی کۆمە ڵایە تی چینی کرێکار و ،چینی مام ناوە ند و چینی سە رمە یە دار رە نگە چە ندین ئاخێز و شۆڕش و دە ستاو دە ست بوونی عه سکە ری ببینن کە کە م تا زۆر بارو دۆخی ژیانیان ئا ستەمتر یا خۆ ھاسانتر بکات، بە ڵام بە دڵنیاییە وە ئەوان ناتوانن بە شداربووان و شایە تحاڵانی چە ن شۆڕشی کۆمە ڵایە تی بن؛واتە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی شۆڕشێکی تاک جیلانە و زوو پێو نیە،شۆڕشی کۆمە ڵایە تی شۆڕشێکی تاقانە و تاک قۆمانە یە،شۆڕشی کۆمە ڵایە تی ناشتنی نە مامێک نیە،گە ورە کردن و چڵ و پۆ کردنی یە ک لە دوای یە کی نیە،هه موو ئەوانە یە و ئەوانە یش نیە.شۆڕشی کۆمە ڵایە تی سە مە رە ی ڕە وتی گە شە یە و خودی ڕە وتە کە و هه ورازو نشیوە کانی نیە.

سە مە رە ی داریک یە کجارە کی و تاک قۆمانە یە،بە ڵام گە شە ی دارە کەو ئافات و زە حمە تە کانی قۆناخەو قوناخە، فرە زە حمە ت،فرە رە هە ند و پڕ لە قە مچ و پێچە.شۆڕشی کۆمە ڵایە تیە کە دوا دە رئە نجامی زۆرانە سیاسیە کان و دژبە ری و سازش و پێشکە وتن و پاشکە وتنە کانی دور و درێژی نێوان چینە کان و ڕوت و هێزە سیاسیە کانی نوێنە ری ئەوانە.تێکهه ڵکێش کردنی چە مکی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی و چە مکی شۆڕشی سیاسی،چە مکی دە سە ڵاتی کۆمە ڵا یە تی و دە سە ڵاتی سیاسی وا دە کات؛شۆڕشگێڕ ە کانی ئەمڕۆ کە خۆ بە شۆڕشی کریکاری و دە سکە وتە زانستیە کانی مارکس و هاوچه رخە کانی و، بە کۆمۆنیسم پۆشتە دە کە ن هه رگیز نە توان لە بازنگە ی ناکارایی و پە راوێز کە وتە یی خۆ ڕزگار کە ن.

لە خاڵە وە رچە رخانە مێژووییە کاندا ئەم جۆرە هێزانە وە کوو قومارچییە سە ر مە ستە کان پاشکە وتی هۆشیاری و پێگه ی سیاسی و کۆمە ڵایە تی چە ندین دە یە ی چینی کرێکارو کۆمە ڵگایش بە قوماری گە لحۆیانە ی خۆیانە وە دە دۆڕێنن. گە شە ی هێزە بە رهه مهێنە رە کان لە بواری ئابووری و کۆمە ڵایە تی مە رجە بۆ سە رهە ڵدان و دە رکە وتنی ناکۆکی چینایە تی،بە ڵام ئەوە ی هۆکاری سە رکە وتنیان دە بێ گە شە ی ئاستی هۆشیاری چینایە تی و رێکخراوە ییانە.چینی کرێکار دە توانێت و دە کرێت لە پێشکە وتووترین ناوە ندە کانی پیشە زای سە ردە مدا ٸیش بکات و، وە کوو ڕوبۆتگە لی گۆشتینی سووڕی بە رهه مهێنان تە نیا خزمە تکار و، رە عیە تی مە کینە ی مه عمە لە کان بێت.

تا ئەو کاتە ی لە زنجیرە ی خە باتی جلیە یە ک لە دوای یە کە کان و، بە هێزی ڕیکخراوە ی خۆی زنجیرە یە ک ڕیفۆمی شۆڕشگێڕانە ی نە سە پاندبێت و بە خۆدی چینایە تی خۆی ئاشنا نە بوو بێتە وە، یا خۆ بە مانایە کی تر خودی خۆی وە کوو چینێک نە ناسیبێتە وە؛ مە حاڵە بتوانێ بە و قۆناغە بگات کە بتوانێ دوا گورز و کارا ترین گورزی وە کوو چینێک بدات لە چینی بە رانبە ری.زنجیرە ی کردە وە و دژ کردە وە ی شۆڕشگێڕانە ی ڕاستە قینە،زنجیرە ی ڕیفورمە یە ک لە دوای یە کە کانی؛«ریفۆرمی شۆڕشگێڕانه» ی چینی کرێکاره کە بە ستێن بو هە نگاوی بە ره وپێشتر و بو دوا هە نگاو؛ واتە شۆڕشی کۆمە ڵایە تی دیکتاتۆریە تی پڕۆلیتری،چینی کرێکار ساز دە کات.

ھاسانگری چە پڕە وانە

زۆرجار زوو پێوی و هاسانگری شۆڕشی چینایە تی دە بێتە دروشمێکی ڕها و دەمبه سکە ر،بە رانبە ر رە وت و رە وە ندێکی شۆڕشگێڕانە ی لێبڕا و و به رپرس بۆ ئەوە ی شۆڕشگێڕ بوونی بخرێتە ژێر پرسیارە وە. لە حاڵە تێکدا رە وتی بە رانبە ر، لە گە ڵ هه ڵە شە یی و قوماری ڕە وتێکی چە پی چە پڕە و نە کە وێت و پێشڤە چوونی شۆڕشی کۆمە ڵایە تی وە کوو خۆی و گرێدراو بە یە کسانی هێزی چینایە تیە وە ببینێت و ھە روەھا و، بە و پێیە بریارە تاکتیکی و سیاسیە کانی بدات،زۆر زوو لە لایە ن هێزی چە پڕە وە وە، بە موڕتە دی سیاسی دە ناسێندرێ . هاسانگرە کان بە زمانێکی لە خۆباییانە و کاڵفامانە، هه ڵە شە یی درە وونی خۆیان دادە مرکێنن و بە دە م ئە م دامرکانە ی دروونی شێواوی خۆیشیانە وە، دە بنە هۆی دامرکانی ئاگر و مە شخە ڵی بە بلێسە ی قوناغ و شوینێکی دیاری کراوی خە باتی سیاسی و کۆمە ڵایە تی چینی کرێکار و نوێنە رە سیاسی و ڕێکخراوە ییە کانی.

ئایین و کۆمۆنیزم لە یە ک جە ستە دا

هه ر لە ئایدئۆلۆژیای ئە ڵمانیدا و لە تێزە کانی مارکس سە بارەت بە فۆئرباخدایە؛ مارکس جە خت لە سە ر پراتیک دە کاتە وە، وە کوو خاڵی دیاریکە رو و، پێوانە و ئامانجی هە موو جۆرە پێناسە یە ک.تیئۆری بۆ ئەوەی ببێت بە هۆکاری کاریگە ر و، بە بزاوتی کۆمە ڵایە تی دە بێت لە هه ڵسووڕانی شۆڕشگێڕانە دا خۆ بنوێنێ. لە تێزە کاندا جە ختیش لە وە دە کرێتە وە کە مە رجی لە نێو بردنی ئایین لەنێو بردنی شۆڕشگێڕانە ی ئەو ناکۆکییە کۆمەڵایە تیانە یە کە هۆکاری بوونی ئایینن.

من دە مە وێ بە خاڵێکی مە ترسیدار لە باسە کە م دا بگە م ئە ویش ئە وەیە کە ئایین دە ر ئە نجامی ناروونیە و رواڵە تی ئایین بگۆڕە، بە ڵام خود ی ئایین هه تاکوو ناکۆکی کۆمە ڵایە تی دریژە ی هه بێت بە ردە وام جلک دە گۆڕێ و لە گە ڵ کاڵ بوونە وە ی لە سیمایە کدا، دە توانێت لە سیمایە کی نوێدا لە دایک ببێتەوە؛واتە خودی کۆمۆنیزم دە توانێت ببێت بە ئایینێکی نوێ و وە کوو ئایین هه موو دڵە ڕاوکێ و هه ڵە شە ییە دە روونیە کان بە قە بە وێژی خە ونجوانانە و هاسانگرانە ی خۆیە وە دا بمرکێنێت. ئەوە ی ئایین و هاسانگری کۆمۆنیستانە لە یە ک نزیک دە کاتە وە؛ دوڕاندنی کە می نە ختە بە گشتیێتی خە یاڵ.هاسانگری خودی ئایینە، خۆ دزینە وەیە لە وڵامدانە وەی بە کردەوە بە پرسە ئاڵۆزە کان

٠ئایین دە ڵی چاو و گوێ بنوقێنە لە شکستە کان و ئازارەکانی دنیا و گوێ مە دە رێ، بۆ ئاسۆی ڕونی خە ونە خۆشە کانی بە هە شت بڕوانە. هاسانگری کۆمۆنیستانە نانی نیە و داوای پیاز دە کات؛ هێشتا سۆسیالیزمی لە شارێک پێ کۆمە ڵایە تی و کاریگە ر نە کراوە کە چی گرە و لە سە ر شۆڕشی جیهانی سۆسیالیستی دە کات.هاسانگری سۆسیالیستی بە زمانی کردە ی شۆڕشگێڕانە ی خۆی لە شوێنی خۆ و بە رانبە ر بورژوایی نە تە وە کە ی خۆی سیگناڵی بە هاوچینە کانی له وڵاتە کانی تر نە گە یاندوە،کە چی لافی کاریگە ر بوون لە خە بانی ئینتر ناشناڵدا لێ دە دات.هاسانگری و قە بە وێژی زە ینی ئایین و هاسانگری کۆمۆنیستی لە وێدا بە یە ک دە گە نە وە کە هە ردوکیان لە په راوێزی ڕە وتی زاڵ و،گووتاری زاڵدا خە ون دە فرۆشنە وە و هێندە ی لە دنیای گوتن و وێژە دا هه ن نیو ھێندەش لە دنیای واقیعدا بە رچاو ناکە ون. هه ردوک ئەم دوو جۆرە هاسانگرییە کێشە ی هاوبه شیان ئەوە یە.

ئایین عاجزە لە خە واندنی دە نگ و ژاوە ژاوی دنیای واقع و، کۆمونیزمی ئایینیش بێبە رییە لە وە خە به ر هێنانە وە. ئە میان خە ون دڵێتە وە و ئە وی تریان ڕاپە ڕین حونجە دە کات.هه ر دووکیان لە دە رە وە ی دنیای واقیع و بە هۆی لاوازییان لە گۆڕە پانی کردە و پراتیکا خۆیان بە دوورە دە ستە وە پێناسە دە کە ن.

سە لام قادری
٢١ ی مە ی ٢٠١٩ی زایینی




چیرۆکى “حەسار”ى شێرزاد حەسەن … کاوە جەلال

لە نێوەندى چیرۆکى “حەسار”دا کوڕێکی باوککوژ خۆى دەبینێتەوە، کە بەو کردارەى کوشتن نەک تەنیا لە دۆزەخى حەسارەکەى باوکى بە ئازادی ناگات و ناتوانێت هاوکات لەتەک دایک و خوشک و براکانى ئازاد بکات، بەڵکو دەخزێتە نێو زیندانێکى قووڵترەوە لەو حەسارە کە پێش کوشتنی باوکی بە ملکەچی تێیدا دەژیا.
دانیشتوانى نێو حەسار هەرگیز نەیان زانیوە ئازادی چییە، نەخێر بەردەوام لەژێر ڕکێفى خودایەکدا “ژیاون” کە هاوکات باوک و دایک و مێرد و ڕێنومایان بووە:
“گەر من نەبوومایە ئەم حەسارە هەر زوو (…) بەسەر ئێوەدا وێران دەبوو، ئێوە ماوتانە لە دنیا تێبگەن … با گەورەتر بن ئەوسا حاڵى دەبن من چەندم ئێوە خۆشویستووە، هەموو تف و جنێوەکانم حیکمەتیان تێدایە، تا نەمرم قەدرم نازانن، پاشان من باوکتانم … هەر منم کە دەزانم چى بۆ ئێوە خێرە و چى بۆ ئێوە شەڕە، بەندە بۆى نیە لە خواى خۆى بپرسێ بۆ برسى و تینووى دەکا (…)، کوڕ و کچى من ئەوسا لەبەر دڵى من شیرین دەبن کە گوێرایەڵى فرمایشتەکانى من بن، کتێبە پیرۆزەکانیش هەروا دەفەرموون …” (لا 24).
لێ دانیشتوانی حەسار بە پێچەوانەوە پێکڕا خەون بە نەمانی ئەو جیهانە داخراوەوە دەبینن، تاکو ئیدی ڕزگاریان ببێت لە کۆیلایەتى، بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونەش چاویان لە کوڕەی نۆبەرەیە:
“نۆبەرەى هەمووان … ئەرێ هۆ کاکى بێ غیرەتمان کەى ئەو ئەرژەنگە دەکوژیت؟ ئەو پیاوەى کە لە خەومان دەکا و ناهێڵێ خەون بەو شتە خۆشانەوە ببینین کە نەمان بینیون!” (لا 26).

سەرەنجام کاکى نۆبەرە غیرەتى دەبزوێت، بۆنى پیاوەتیى خۆى دەکات و لە شەوێکدا، کاتێک باوکە خەریکی سێکسکردنە لەگەڵ یەکێک لە ژنەکانیدا، بەسەریدا دەدات و بە خەنجەر دەیکوژێت. بە کوژرانى باوکە دانیشتوانى حەسار ڕزگاریان دەبێت، هەموو بەو ڕووداوە دەکەونە سەما و ئاهەنگ و شایى، حەسارەکەیان دەکەن بە چراخان، کوڕان بە بێڵ و پێمەڕە و خاکەناز دەکەونە ڕماندنى شوورەکان، کوڕەى باوککوژیش بۆ یەکەم جار دوور لە چاوى باوک یەکەم جگەرەى دادەگیرسێنێت و پڕ بە سییەکانى دوکەڵ هەڵدەمژێت: “ئەلڵا … لە نەمانى ترس … لە هاتنى سەربەستى” (لا 44). لێ ئەم هەستەى ئازادى تەنیا بۆ ماوەیەکى کورتخایەن لە ناخیدا دەپشکوێت:
“… حەبێ ى دایکم دە جاران دەستى لە ملم کرد و گریا … دەیوت:
‘تۆ … تەواو … رۆڵە … تۆ … تەواو …’
شێتانە لەتەکما ڕایدەکرد، سەرم خستە نێو جۆگەلەى هەردوو مەمکى چرچەوە بووى …
‘چیتە دایکە … بۆ وا دەکەى؟’
(…)
‘ئەى گوێت لێ نەبوو پڕ بەو دەشتە هاوارى کرد: تەواو بە نەفرەت بیت …’؟” (لا 53)
خوشک و براکان سەربارى ڕزگاربوونیان لە چاوی باوک ناتوانن پشت بکەنە زیندانەکەیان. هەمیشە لە نوێوە سوێند دەخۆن بڕۆن و هەرگیز نەگەڕێنەوە، کەچی ناوێرن یەک هەنگاو بنێن. ئەمانە کەسانێکن کە تەنانەت لە سێبەرى خۆیان دەترسن، بۆیە هەرگیز ناوێرن لە دەرەوەی حەسار ڕێگەی ڕووەو ئازادی بگرنە بەر! بەڵێ ئەوان تەنانەت تامەزرۆى گەڕانەوەى باوکەن، تاکو سەرلەنوێ بەسەریاندا زیتببێتەوە. ئاخر پێویستیان پێیەتی، چونکە کەسی دیکە نییە وەک ئەو ببێت بە مایەى شانازییان، بەڵێ وەک ئەو بەهایەکیان لەنێو هیچێتیی لێرەبوونیاندا بۆ دابین بکات. جگە لەوە نەک تەنیا ئەو داماوانە، بەڵکو هەروەها ئاژەڵ و باڵندەکانیش ماڵین! دواى دەرپەڕاندنیان لە زیندانى حەسار دەگەڕێنەوە جێگەى ڕاهاتوویان! ئەو زاتە تەنانەت بە مردوویی سام لە ژن و منداڵەکانى، لە مەل و ئاژەڵەکانى، دەنیشێنێت.

باوککوژە دەستى بە خوێنى باوکى سوورە، بەڵێ پێوەى مەییوە و لێى نابێتەوە. جگە لەوە هەموویان، مرۆڤ و ئاژەڵ و مەلەکان، ڕاوى دەنێن. بە تایبەتی سەگەکانى باوکى بوارى نادەن. لێ هەڵاتن بێسوودە. هیوایەک کە خودا بکەوێتە نێوانەوە و خوێنى باوکە لە دەستى بشواتەوە، بێهودەیە. کوڕەى باوککوژە لە کۆتاییدا هیچ چارەیەکى دیکەی بۆ نامێنێتەوە جگە لەوەى هاوار بکات: “هۆ باوکە فریام کەوە … سەگەکانت وا دەمخۆن … فریام کەوە …” (لا 72). ئێستا کوڕەی باوکوژە بە پەلەپروزێ و لەسەر لەپ خۆى دەگەیەنێتە سەر گۆڕى باوکى، خۆڵ و لم، بەرد و زیخى گۆڕەکەى لا دەبات، تاکو بگاتە سەر لاشەکەى، ئەوجا دەم بنێت بە برینەکەى سەر مەمکى چەپییەوە و خوێنەکەى هەڵمژێت. لێ ئەوە هیچ سوودی نییە. کوڕەى بێچارە لە لایەن هەمووانەوە حاشاى لێدەکرێت! بەم شێوەیە ئیدی ژیانى ڕۆ دەچێت بۆ ژێر گومەزێک بەسەر سەرى خۆى و باوکییەوە، لێ ئەوە لە ڕاستیدا گومەز نییە، بەڵکو ئەوە باوککوژە خۆیەتى کە بووە بە گومەز، بە گۆڕستان، ئەوەش بۆ هەمیشە!

2

کۆیلەتى لە پەیوەندییەکانی باوکسالاریدا تەنیا ڕەوشێکی سەپێنراو نییە بەسەر مرۆڤاندا، بەڵکو هاوکات هەقیقەتێنراوێکى مرۆڤییە کە لەنێو خۆیەوە سەروەرە بەسەر هەر هەنگاوێکی کەسدا. ئەمە لە بنەڕەتدا “زەبر”ە کە لە مرۆڤان دەکرێت و هاوکات بە گریمانەکردنی یاسای گۆیا خودایەتی ڕەوایەتیی پێ دەدرێت، ئەوجا نەک تەنیا لە پەیوەندیى هاوسەریدا، لە ناکۆکییەکانى سێکسوالێتیدا، بەڵکو هەروەها بەرانبەر منداڵان دەنوێنرێت، کە بێگومان یەکێک لە مۆرکە سەرەکییەکانی مامەڵەى بێسۆزە لەتەکیاندا. ئەم زەبرە لە بنەڕەتدا هیچ ناولێنانێکى دیکەی جگە لە “زەبرى باوکسالارى” پێنابڕێت. ئاخر هەمیشە باوکسالاری کە دەسەڵاتی تاکلایەنەی باوکانەیە، بەسەر تاک و خێزاندا، بەسەر پەیوەندییە نێومرۆڤییەکاندا، زیتکراوەتەوە. هەر بۆیە “خەونبینین” بە نەهێشتنى ئەم سەروەرییەى باوکەوە دیاردەیەکى سەیر نییە.

لێ هەڵە دەبێت گەر وا تێبگەین کە مرۆڤ (نووسەر) بە یاخیبوون لە ڕێکخراوی باوکسالارى پشت دەکاتە فونکسۆنى باوکێتى، یان بەرەنگارى باوکى سروشتى دەبێتەوە و دەیەوێت پەیوەندیی خێزانی بهیچێنێت (نەفی بکات). ئێمە لێرەوە دەتوانین باشتر تێبگەین، کە بۆچى شێرزاد حەسەن لە لایەک چیرۆکی “حەسار”ی ڕێزمەندانە پێشکەشى باوکى خۆى دەکات، لێ لە لایەکى دى وەک ئازادیخوازێک هیوادارە کە منداڵەکانى لە حەسارى هیچ کەسێکدا، جا گەر تەنانەت هینى خۆى بێت، پێنەگەن.

حەسار مێتافۆرى پەیوەندییە چەوسێنەرەکانى باوکسالارییە.
پرسیارى باوککوژى لە میتۆلۆژیى گریکەوە رۆڵی خۆی لە ئەدەبدا گێڕاوە. ئەمە کێشەیەکى هەرە دێرینى مرۆڤایەتییە لە هەرە سەرەتاکانى ژیارییەوە. پرسیارێکى کرۆکى لێرەدا ئەمەیە: ئایا چۆن منداڵ باوکى خۆى دەکوژێت؟ بێگومان ڕەنگە کردارى بەم چەشنە ڕووى دابێت، هەروەها دەشێت تەنانەت لە سەردەمی هەنووکەدا بینرابێت کە چۆن کوڕێکى سەرسەرى لە باوکى خۆى داوە. لێ ئەمانە کێشەکە نین. لە بنەڕەتدا پرسیارى باوککوژى ڕوودەکاتە کێشەی جووتتەوەری “چەوساندنەوە” و “ئازادیى” مرۆڤ، واتا: لە لایەک چەوساندنەوەی “ڕێکخراو”ی باوکانە کە ئایین “ڕەوایەتی ی پێداوە”، لە لایەکی دی شیمانەکانى ڕزگاربوون لەو چەوساندنەوە باوکانەیە و گەیشتن بە ئازادی، ئەمەش تەنیا بە شۆڕش (ڕێڤۆلوسیۆن) شیاوی بەدیهێنانە. ئاشکرایە شۆڕش ڕەوشێکی سامناکە، چونکە لە شۆڕشدا باوک و کوڕ بەرەنگاری یەکدی دەبنەوە! باوکە دەیەوێت ئەوە بپارێزێت کە سوننەتییانە گەیەنراوە، کوڕە بە پێچەوانەوە دەیەوێت دەسەڵاتی باوک بهیچێنێت.

کوڕە ناچارە پەیوەندییەکانی ئەو خێزانە بە کرداری باوککوژى دەهیچێنێت، چونکە وەک چەوساوە “ئەندامێک”ى (ئەڵقەیەکى) خێزانەکەیە، ئەوجا لەبەر ئەوەی ئاگایی ئازادی لە هۆشیدا ئەنگوتووە، ئەوا هاوکات لەو خێزانە نامۆبووە. ئەو بۆ خاتری ئازادی بەرەنگاری پەیوەندییەکانی خێزانی خۆی دەبێتەوە. لە “حەسار”دا ئەمە ڕوودەدات: کوڕە باوکی خۆی دەکوژێت. بێگومان مەبەستى شێرزاد حەسەن ئەنجامدانى شۆڕشێکی بگۆڕی ژیان نییە، یان پوختتر ببێژین: کردارێکى شۆڕشگێڕانە ئەنجامدەدرێت، لێ بەدووى ئەو کردارەدا ئازادى ناپشکوێت، بەڵکو پەرچەکرداری دیلەکان بە نەمانى “سەر”ى خێزان، واتا سەما و ئاهەنگى سەرشێتانە و ئاڵۆشاوییان، کورتخایەن دەبن و زوو دادەمرکێنەوە. دیلەکان ناتوانن مامەڵە لەتەک دۆخێکى بێ “سەر”، “بێباوک”دا بکەن. جگە لەوە کوڕەى باوککوژ خۆیشى “تێدادەچێت”! شێرزاد حەسەن دەمانخاتە بەردەم پارادۆکسى کۆیلەتى-ئازادى، لێ مەبەستى ئەو کەمتر ترسى گەڕانەوەى باوکەیە لە ڕووى ئۆبژێکتیڤییەوە، بەڵکو مەبەستى ئەو بریتییە لە “هەستى تاوانبارییەکە”ى پسیکۆئانالیز.

لە چیرۆکى “حەسار”دا ریالێتی هیچێنراوە (نەفی کراوە) و کارایی جیهانیانەی کات و فەزا هەڵوەشێنراوەتەوە: نە مرۆڤ بەندە بە فەزاوە و نە کات ڕەوتێکى ئاسایى دەگرێتە بەر. بێگومان دەتوانین ئەم پەیوەندییە بە خەون بەراورد بکەین، لێ ئەنجامدانە هونەرییەکەى “حەسار” گێڕانەوەى خەونێک نییە بۆ خوێنەر. هاوکات ناتوانین بڕیارێکى ئەوتۆ بدەین، کە گۆیا شێرزاد حەسەن مامەڵەکى خۆماڵییانەى لەتەک زانستە ئەوروپییەکاندا کردووە و ئەمەش گۆیا نیشانەى ئاقڵێتییەتى. شێرزاد حەسەن هیچ مامەڵەیەکى بە هیچ شێوەیەک لەتەک هیچ زانستێکدا نەکردووە. ئاخر ئەو زانستانە کە لە ئاگایی ئەودا بونیادی مەئریفییان وەرگرتووە، تازە بوون بە موڵکى خۆی – خۆی وەک نووسەر، بۆیە نەشیاو نییە ئەو پرسە مەئریفییانە ببن بە پاڵهێزی کارە ئەدەبییەکانی.

کەواتە ئەو زانا نییە و زانستە ئەوروپییەکان لە پرسی خۆماڵیدا “بەکاربەرێت”، جگە لەوە ئەو وەک نووسەر هیچ زانستێکی دیاریکراو ناخاتە فۆرمى ئەدەبییەوە، بەڵکو سەرەتا “پەیوەندییەکى هونەریى” بە پێش چاوى خۆیەوە دەبینێت، یان ڕەنگە سەرەتا کەرەسەى بەدیهێنانێکی ئەدەبی لەنێو هۆشی ئەودا چەکەرەی کردبێت، جا گەر ئەوە تەنانەت خەونێک بێت، ئەوجا ئەو بەگوێرەی مەبەستەکەی (ئینتەنسیۆنەکەى) دایدەڕێژێت، لێ نەک داڕشتنێکى یەکجارى، بەڵکو نووسەر هەمیشە لە نوێوە کارى تێدا دەکاتەوە، ئەوەش بۆ ماوەى نزیکەى هەشت ساڵ، کە ئیدی دواى ئەوەى دەزانێت چیرۆکەکەی بە فۆرمى خوازراو گەیشتووە، بڕیار دەدات لە خۆى دووربخاتەوە و بڵاوى بکاتەوە.

ئایا چیرۆکى “حەسار” جوانە؟ پێش ئەوەى وەڵامى ئەم پرسیارە بدەینەوە، ڕوو لە فۆرمى چیرۆکەکە دەکەین: داڕشتنی چیرۆکى “حەسار” لە سەرەتایەکەوە بەرەو کۆتایى ناڕوات، چیرۆکەکە سەرەتا و کۆتایى نییە، یان سەرەتا کۆتاییە و کۆتایى سەرەتایە: سەرەتا کۆتایى چیرۆکەکەیە و کوڕەى باوککوژە لەنێو دۆزەخەکەیەوە بەرەو پاش دەمانگەڕێنێتەوە ڕووەو جیهانە زۆردارەکەى حەسار و پەیوەندییەکانى نێوی، هەروەها ڕووەو ئەکتى باوککوژى و ئاکامەکانى، لێ ئەم ڕەوتە نەک ڕاستەوانە، بەڵکو بە هەڵچوون و داچوونى نایەکایەتى داڕێژراوە، هاوکات “بەشە ڕووداوی” تایبەتی هەن کە لە هەندێک جێى جیاوازى چیرۆکەکەدا تا رادەیەک دووبارە دەبنەوە. ئێمە لێرەدا بە کێشەیەکى کرۆکیى “حەسار” دەگەین: نووسەر هەندێک جار هەمان ڕووداو یان ڕەوش بە وشەى دى دادەڕێژێتەوە، واتا چیرۆکەکە چەندپاتیى تێدایە. ڕەنگە هۆیەکى ئەم چەندپاتییە لەوەدا بێت کە هۆشى هۆزانڤانییانەى شێرزاد حەسەن تێکەڵاوى داڕشتنى چیرۆکە پەخشانییەکە بووە، بەڵێ، “حەسار” نزیکەى فۆرمى هۆزانى پەخشانیى هەیە. لێ سکاڵاکانى باوککوژە لەتاو باوکى زۆردار و بەدپەیوەندییەکانى نێو حەسار بە شێوەیەکى پڕموبالەغە درێژدەبنەوە و لێرەشەوە زیانیان بە فۆرمى چیرۆکەکە گەیاندووە. لە “حەسار”دا هەستى هۆزانڤانى نەک چیرۆکنووسی سەروەرە.

بێگومان گەرچی نووسەر نائاگامەندانە، کەواتە نازانستییانە (ئاخر ئەو زانا نییە) دەئافرێنێت، لێ ئەمە هێشتا هەر واتایەکى ئەوتۆ ناگەیەنێت کە زەین لە کارکردنی ئەدەبیدا بخرێتە ژێر ڕکێفى هەستەوە. بە پێچەوانەوە هەردووکیان لە پرۆسەى نووسیندا یەکدی دەتەنن، لەم ڕەوتەشدا ئەوە زەینە کە ڕێ نادات نووسینێکی ئەدەبی بە زۆربێژیی نووسەرەکەی بئاوسێت، واتا فۆرمەکەی بشێوێت، یان وەک وەستاکانی بینا پەیوەند بە خانووەوە دەبێژن: نایەڵێت “ورگ بدات”. بەڵێ لێرە، لە ئەدەب یان هونەردا، کەس بەهۆی پەیوەندیی نێویەکییانەی هەست و زەینەوە بەڕاستى لەنێو خۆیدایە و ئێمە بە گشتى ئەو یەکەمان هەیە کە ناو دەنرێت “ئافرێنەرى ئەدەبی / هونەری”. ئەوجا بە پێچەوانەوە گەر دەرفەت بە دەروونى پڕ هەست و سۆز بدرێت بەنێو بەرهەمەکەدا ڕاست ببێتەوە، ئەوسا رۆلێ زەین لە ئەنجامدانی کاری خۆیدا لاواز دەبێت، هەروەها لە کۆتاییدا دەرفەتى زەین بۆ پاکسازیى چیرۆکەکە کەمدەبێتەوە، کە ئیدی وەک سەرەنجامی ئەو پاکسازییە وێنە و وشە بە پوختى لەنێو یەکدیدا بن.

لە بنەڕەتدا ئێمە لاى شێرزاد حەسەن، لە ڕووى داڕشتنی ئەدەبییەوە، پێیەکمان لەنێو شێوازی باوی ئەدەبی ئەیلوولدایە و پێیەکمان لە دەرەوەیەتی. شێرزاد حەسەن (هەروەها ژمارەیەکی زۆر کەم نوسەرى دی) لە لایەک لە دابی چیرۆکنووسانى “ئەیلوول” جیادەبێتەوە، ئەمەش لەو ڕووەوە کە ئەو چیرۆکی پاڵەوانی گەلخواز نانووسێت کە سنگی خۆی بە گوللەوە دەنێت، یان چیرۆکی پیاوچاک و کوڕی دڵسۆز بەو ئامانجە نانووسێت کە خوێنەر پەندی لێ وەربگرێت، واتا شێوەیەکی چیرۆک کە بەزۆریی هەستی ڕانەگەیەنراوی ئایینی پاڵهێزە بۆ نووسینی. نەخێر، شێرزاد حەسەن ڕاستەوخۆ دەست دەبات بۆ مرۆڤێتیى کەس و دەیگرێت، ئەوجا لێوەی ڕوو لە ژینگەی کۆمەڵایەتى دەکات.

ئامانجی ئەو لەم هەڵوێستە یاخییە ئەدەبییەدا “شکاندنی تابووەکان”ە، بۆ نموونە شکاندنى تابووى سێکسوالێتى، یان لەکارخستنی رواڵەتەکانی پیاوەتیی مەزن (“گوڵى رەش”). نووسەر ڕوودەکاتە ناخی پیاو و هەقیقەتی هەڵدەماڵێت، واتا داماوییەکەی لەنێو لێرەبوونی خۆیدا بە داڕشتن هەڵدەداتەوە، کەواتە نەک پیاو وەک مەزنێکى خۆبەختکردوو، وەک قوربانی و هتد وەربگرێت. بۆیە کارە ئەدەبییەکانی شێرزاد حەسەن لای زۆر کەس مایەى ترسن، تەنانەت پێدەچێت زۆر کەس بەو هۆیەوە لێی تووڕە بن، چونکە بەدیدی ئەوان “پیاو سووک دەکات”. بە پێچەوانەشەوە نووسەر بۆ بڕێکى فرەى گەنجانى ئەدەبدۆست وەک زمانحاڵ دەردەکەوێت.

لێ لە لایەکی دی ئاشکرایە کە چوونەدەرەوەی نووسەر بە شکاندنى تابووەکان شێوازی نوێی داڕشتنی ئەدەبی پێویست دەکات. ئێمە لێرەدا دەگەین بە کێشەیەکی کرۆکی لای شێرزاد حەسەن: ئەو لە داڕشتنی ئەدەبیدا هێشتا هەر کەم یان زۆر بەندە بە شێوازى داڕشتنى سۆزدارەوە، ئەمەش لە بنەڕەتدا هۆکاری بیۆگرافیانەی هەیە. بۆیە نووسەر داڕشتنی نوێی پێبەدیدەهێنرێت، گەر لە ئەدەبەکەیدا واز لە نووزە و کڕووزانەوە خۆییەکانى بهێنێت، لێ کاتێک ئەو خۆى بەو شێوەیە هەڵدەڕێژێت، ئیدی سۆز لە داڕشتنی چیرۆکەکەیدا سەروەریى بەسەر ئاگایی فۆرمى هونەریدا وەردەگرێت. لاى شێرزاد حەسەن (لەم چیرۆکەدا) سەروەربوونى زەینى تا سەر نایەتە دى کە بەرێیەوە هونەرییانە پەیوەندیی نێوان سەرجەم دیمەنەکانی نێو هۆشی چارەسەر بکات. بێگومان نووسەر بۆ نموونە لە چیرۆکەکانى “تەنیایى”دا ئارامترە و ڕستەکانى پاکژترن، لێ، وەک ئاماژەمان بۆ دا، کڕووزانەوە هەر وەک مۆرکى شێرزاد حەسەن دەمێنێتەوە.
بێگومان شێرزاد حەسەن خۆى فێنۆمێنێکە و یەخەمان دەگرێت، بۆیە هێندە ئاسان لێى نابینەوە. لێ ئایا بۆچى لێى ببینەوە؟ هەڵوێستێکى ستەم دەبێت گەر مرۆڤ لێى بترسێت، چونکە ئەو زیان بە هیچ کەس ناگەیەنێت. پرسیارەکانى نێو ناخى هێندە تیژبوونەتەوە، کە ئیدی گەر دەریان نەبڕێت، ئەوا ڕەنگە لەناوى بەرن. لێ ئێمە نامانەوێت لەناوبچێت. ئەوە شتێکى سەیر و سەمەرەیە یان بەرهەمى ترسنۆکى و قودسییەتخوازییە، کە نێوەندى ئەدەبى بەردەوام لە گلەیى نەبوونى ڕەخنەى ئەدەبیدایە و هاوکات نزیکەى هیچ کەس ناوێرێت لەتەک نووسەرێکى وەک ئەودا دیالۆگ چێبکات. هۆى ئەمە چییە؟ هۆیەکى گرنگى ئەمە لەوەدایە، کە مرۆ وەک “سوننەگەرا” تێگەیشتنێکی سەهووی بۆ قودسییەتی کەسیی هەیە، ئەوەش ڕێگرە لە هەڵوێستی ڕەخنەیی بەرانبەر ئەدەب و هونەر یان بەرانبەر تێڕوانینە هزرییە ڕاگەیەنراوەکان.

مرۆ باوەڕ دەکات لە مەیداندا خۆی پێ ڕابگیرێت، گەر قودسییەتخواز بێت و “بابەتەکان ئیهمال” بکات. هۆیەکی دیکە نەبوونی کولتووری دانوستاندنە کە ئاشکرایە سەرجەم کۆمەڵگە سوننەگەراکان لێی بەدەرن. لێ بەدیدی ئێمە گرنگترین هۆ بۆ دەگمەنیی دانوستاندن لەتەک شێرزاد حەسەندا ترسی خوێنەرانی ئەدەبییە لەو پرسیارانە، کە ئەو وەک نووسەر بە گرتنى مرۆڤێتییەکەى کەس، یان بە پێشاندانی پیاو لە داماویدا، دەیانخاتە بەردەم ئەوان – ئەوان وەک خوێنەر و پیاوانی گوێبیستی حیکایەتە گێڕراوەکان لەم لا و لا.

لێ ئەدەب، سارتر واتەنى، هیچى پێناکرێت و هاوکات کەسیش ئازاد ناکات، بەڵکو ئەدەب ئاوێنەیەکى ڕەخنەییە و دەتوانین لە نێویدا خۆمان ببینینەوە. ئێمە بێگومان تەنیا کاتێک دەتوانین خۆمان لەو ئاوێنە ڕەخنەییەدا بەبێ ترس دەرک بکەین، گەر سوننەگەراییمان وەک دەسەڵاتێکی گەفکەر بەسەرمانەوە زیت نەبووبێتەوە و خێرا ڕوومان پێ وەربچەرخێنێت. ئەمە هەردەم شیاوە، چونکە خۆ-ی ئاشکراکراومان ئێستا تەواو جیاوازە لەو خۆیە کە ڕۆژانە پێشانی هەرکەسی دەدەین – خۆیەکی رواڵەتی، کە ئامادەین داکۆکی لە چاکی و دڵسۆزییەکەی بکەین، بەڵێ ئامادەین خۆمانی لەسەر بەکوشت بدەین.

کەواتە ڕەوشی ناتەبای دیلەکان ڕۆشنە، واتا ترسێنراوانی سوننەگەرا کە بەدوێنای پیاوی مەزن (بەڵێ ژنی هۆشرایەڵی پیاوسالاری) لە خۆیان و جیهان نامۆی کردوون، کە ئیدی لەنێو ژینگەی نەریتیدا بە ویستی خۆیان و سەلارانە پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی باوکسالاری بەرهەمدەهێننەوە. لێ لە بنەڕەتدا ئەم ترسەیە لە خۆ کە نایەڵێت مرۆ بە تاکى تەنیا، بۆ خۆی لە لاى خۆی، لەتەک نووسەردا (هەر نووسەرێکدا) دابنیشێت و هەوڵبدات ئەو پرۆسەیەى بەدیهێنانى ئەدەبى پاشپاتبکاتەوە کە نووسەر نائاگامەندانە بەریخستووە.

3

چیرۆکى “حەسار”، لە ڕووى واتاى هەنووکەییەوە، پرسیاری ئازادی و ترس لە ئازادى ئاوەڵا دەکات. نائازادی تەنیا ڕەوشێکی سەپێنراو نییە بەسەر مرۆڤاندا، بەڵکو هاوکات هەقیقەتێنراوێکى مرۆڤییە کە لە ڕەوتى سۆسیالیزاسیۆندا (بەکەسکردندا) کەسێتیى مرۆڤی پێ بونیاد دەنرێت – سەرەتا لە لایەن باوان و دایکانییەوە، ئەوجا لە لایەن بنەماڵە و نوێنەرانی دیکەی ئەو پەیوەندییانەوە، وەک باخچەی ساوایان، خوێندنگە و زانکۆکان. ئاخر سۆسیالیزاسیۆن لە کۆمەڵگەی باوکسالاریدا خۆشەکردنى منداڵ و گەنجانە بۆ بەرهەمهێنانەوەى بنەما و ڕێنوما سوننەتییەکان، لەم ڕەوتەشدا ئەوان فێردەکرێن کە “مرۆڤێتیى خۆیان” بچەپێنن، تاکو ئاوەڵابوونی مرۆڤێتییان نەبێت بە مایەی تێکدانی جیهانى باوى سوننەتی، بەڵکو لەسەر ڕێسا ئایینییەکانی بەڕێوەبڕوات. لێ ئەمە هەرگیز بە تەواوى بەدینەهاتووە، بەڵکو هەمیشە کەسان هەبوون کە کەم یان زۆر یاخى بوون و ڕوویان کردۆتە مرۆڤێتیی خۆیان، جا گەر ئەوە تەنانەت بە نهێنی بوو بێت.

سەرەڕاى ئەوە بەربەستە ناخەکییەکان هێندە سەخت و چڕچنراون، کە ئیدی هەمیشە لە نوێوە وەک مۆرکى خۆى کەس، وەک کارەکتەر، رۆڵى سەرەکی لە هەموو یاخیبوونەکانی ئەودا دەگێڕن. کەواتە هیچ سەیر نییە، کە هەر ئەوەندەى ناخى پڕسۆزى مرۆڤییانەى کەس لە تەمەنى هەرزەکاریدا بۆ ڕەگەزەکەی دی بزوا، ئیدی یەکسەر ترس ناخى دەتەنێت: ترس لەوەى بەو کیژە بگات، سڵاوێکی خۆشەویستانەی لێ بکات، ئەوجا گەر وەڵامی دایەوە، گفتوگۆیەکی مرۆڤی دڵداری لەتەکدا بەربخات. لێ هاوکات کوڕەی ئەڤیندار لە ناخەوە هەژاوە، ئەڤینى شیرین و ترس ئەویان تەنیوە، چونکە دوور بە دوور ئەڤینەکەى دەژێنێت، لە ڕاستیشدا سۆزدارییەکەى بەزۆریى سەرەنجامى ئەم دووریەی نێوانیانە.

ڕەگەزەکان لە منداڵییەوە فێرى ژیانى جوودایى کراون، “دوور لە یەک” دەژین، بۆیە هەموو نزیککەوتنەوەیەکیان لە یەکدى ڕوخساریان سوورهەڵدەگەڕێنێت و تووشى دڵەترپەیان دەکات. لێ ئیرۆنیى ژیان ئەوەیە، کە کیژانى کۆیلەتر کەمتر لە کوڕانى مڕ و شاناز ترسنۆکن، ئەمەش لە بنەڕەتدا تۆڵەى سروشتە لە کوڕانی پارێزەری ئەو ڕێنوما و ڕێسایانە کە بۆ مەبەستى نەواندنى سروشتێتیی مرۆڤ دەخرێنە گەڕ: کیژان بەهێزتر سروشتێتى مرۆڤییانەى ژنێتى لە خۆیاندا دەهێڵنەوە، ئەمەش، لەپاڵ ئاگایی چەوساوەیى و بێچارەیی خۆیاندا، ئەو پاڵهێزەیە کە وا دەکات ژنان ڕوونتر ژانەکانیان لەسەر ڕوخساریان “دیاربهێنن”، بە پێچەوانەى پیاوان، کە هەمیشە پتر مڕ و مۆن دەردەچن، چونکە وا دەزانن چنینی مڕ و مۆنی بەسەر ڕاستەقینەی ناخیانەوە مایەی ناساندنە لە لایەن ئەوانیدییەوە، بەڵێ مایەی مەزنییە. ئاخر کێشە کرۆکییەکەی پیاوان لە ڕێکخراوی باوکسالاریدا ئەوەیە کە ئەوان دەبێت رۆڵی پاسەوانی ڕێنوماکان وەربگرن، بەم ڕێیەشەوە تووشى سامناکترین گرفت دێن: ئەوان تەنیا کاتێک دەتوانن ببن بە پاسەوانی بنەما و ڕێنوماکانى ڕێکخراوی باوکسالارى، گەر سەرەتا خۆیان وەک مرۆڤ بچەوسێننەوە و ببن بە کوڕی باوکی خۆیان، کە ئاشکرایە ئەوەیان تەنیا رواڵەتییانە پێبەدیدەهێنرێت.

ئاخر چەوساندنەوەی خۆیەتییان کەسێتییەکی جووتمۆرال لە ئەوان دەهێنێتەگۆڕێ، لێرەشدا گومانی تێدا نییە کە ئەو کەسێتییە جووتمۆرالە وەک پاسەوان هەموو هەوڵێکی سڵەمیوە و لەسەرخۆ دەدات تاکو دیوەکەی دیکەی خۆی بە نهێنی بژێنێت، لێ ئەوەی هەردەم پێ بەدینایەت. ژنهێنانەوە بەسەر ژنی یەکەمی خۆدا یەکێکە لەو ڕەوشانە کە سەرەنجامی زاڵبوونی ڕاستەقینەی کەسێتیی جووتمۆرالە بەسەر خۆی رواڵەتیانەیدا، کە ئاشکرایە پیاوانی سوننەتیی ئایین، کە خۆیشیان وەک جووتمۆرال دەستەبرای ئەون، ڕەوایەتی بەو بەدڕەفتارە کەرامەتشکێنەی ژن دەدەن.

لەم ڕوانگەیەوە زەحمەتە ئێمە بتوانین چاوەڕوانیی کردارى ئازادبوون لە دانیشتوانى حەسارێک بکەین، کە هەرگیز نایانەوێت (یان گەر هەندێکیان بییانەوێت، ئەوا نازانن چۆن) کۆتەکانى کۆیلەتى فڕێبدەن، بەڵکو هەمیشە وەک وەچەخەرەوەى نوێ ئەو کۆتانەی کۆیلەتی دەخەنەوە پێى منداڵانیان. بۆیە هەڵوێستە ئازادیخوازەکان لە سەرەتاوە دەکەونە بەردەم کێشەی کردنەوەی ئەو کۆتانە کە پەروەردەى باوکسالارى بەنێو دەروونى منداڵەکانیدا تەنیونى. لێ کردنەوەی کۆتەکان، واتا ناساندنی کەس بە خۆی وەک مرۆڤ، لاى نامۆبووانی سوننەتی کارێکى ستەمە، چونکە، ڕوسۆ واتەنى، دانیشتوانى لەخۆنامۆبووی نێو حەسار بەرگەى ئەو ژانانە ناگرن کە لە پرۆسەى ئازادکردندا لەسەر لەشیان دەچووزێنرێنەوە: پەرچەکرداری دانیشتوان لە هینى نەخۆشە گەلحۆکان دەچێت کە لەکاتى ڕوانیندا لە پزیشک لەرزیان لێدێت.

مارکس لە خەریکبوونیدا بە کێشەى خۆڕزگارکرنى پرۆلیتاریاوە لە چەساندنەوەی بۆرژوازی بەر هەمان ئاستەنگی مرۆڤی دەکەوێت و ناوی دەنێت نامۆبوون. مارکس لە “مانوسکریپتەکانى پاریس”دا لەوە دەدوێت کە پرۆلیتاریا “تووشى نامۆبوونى تۆتال” (هەمەکی) بووە. لێرەدا ئەو پرسیارە زیت دەبێتەوە، داخۆ پرۆلیتاریایەک کە هەمەکییانە لە خۆى و مرۆڤ و جیهان نامۆ بووە، کەواتە ئاگایی ئازادی لەنێو هۆشیدا نەئەنگوتووە، چۆن بتوانێت خۆى لە چەوساندنەوەى بۆرژوازى ڕزگار بکات؟ هەمان کێشە، لێ لە پراکسیسی سیاسییەوە، لە بەردەم لێنیندا سەرهەڵدەدات.

لێنین (لە “لەبارەی ئایین”دا) سەبارەت بە ڕاپەڕینى 1905ى سەربازەکانى روسیا دەنووسێت، کە سەربازەکان بەو ڕاپەڕینە کۆتى چەوساندنەوەیان پچڕاند و بەدوویدا ئەفسەرەکانى خۆیانیان بەدیل گرت، لێ ڕاپەڕینەکەیان لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوو، چونکە نەیانتوانی بەبێ ترس بیگەیەنن بە دوا ئامانجی سەرکەوتن. بە پێچەوانەوە، سەربازەکان دواى کوشتنی چەند ئەفسەرێکى بێزراو ئەوانى دیکەیان ئازاد کرد، چونکە دەترسان کردارى جیدى بەرانبەریان بنوێنن! سەربازەکان بەهۆی ئەو ترسەوە خۆیان سەرلەنوێ خزاندەوە بۆ ژێر حەیزەرانى دەسەڵاتدارانی باوکانە، چونکە ئەفسەرەکان دوای بەردانیان سەرلەنوێ بە دەسەڵات گەیشتنەوە. ئێمە دەتوانین لەتەک ڤیلهێلم ڕایشدا سەبارەت بەم نرخاندنە ڕەخنەییەی لێنین ببێژین، کە ڕەفتاری سەربازەکان ترس بوو لە ڕماندنی دەسەڵاتە (ئینستانسە) ئەزەلییەکان، لێ هاوکات لەپاڵ ئەوەدا دەتوانین جەخت لەو ڕاستییە بکەین، کە ڕماندنى ئەو دەسەڵاتانە کارێکى نەشیاو نییە، ئەوەش تەنیا لە شۆڕشدا، واتا لە ڕێڤۆلوسیۆندا، ئەنجام دەدرێت و بە کرداری باوککوژی دەگاتە لوتکە: هەردوو شۆڕشى فەڕەنسى و ڕووسى بەبێ کردارى باوککوژى، واتا کوشتنى پاشا و تسار، سەرنەدەکەوتن.

لێ ئایا سەرکەوتن بە چە ئاکامێکەوە؟ لە بنەڕەتدا شۆڕشەکان، گەرچی دۆخگۆڕیی ڕیشەییان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی-ئابووری و سیاسییەکاندا کرد، سەرەڕای ئەوە پەیوەند بە ئازادیى تاکەکەسەوە کورتهێن بوون، چونکە دواى هیچاندنی (نێگاسیۆنی) پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە باڵادەستەکان، دواى تێکشکاندنى جیهانەکەى بابە، ئازادى نائەنگوتێت، بەڵکو وەک ئۆتۆ گرۆس دەبێژێت، شۆڕشەکان خۆیان بەپەلە لەنێو ئەو دۆخانەدا ڕێکدەخەنەوە کە بە گشتى لای هەمووان چوواندنیان هەیە. شۆڕشەکان تێکدەشکێن، چونکە شۆڕشگێڕەکەى دوێنێ لەنێو خۆیدا “ئۆتۆرێتى”ى هەڵگرتووە! کەواتە نەک هەنگاوى پێشڤەرو ڕووەو ئازادیی تاکەکەس، بەڵکو “گەڕانەوەى ئۆتۆرێتى” دوای نەمانی سەری هەمووان. بێگومان پێدەچێت کە چیدی باوکە یان باوکێک نەگەڕێتەوە، لێ ئێستا براکان دەکەونە ناکۆکیى دەسەڵات و هتد – ئایا ئەم ڕەوشە لە شۆڕشدا سەرەنجامێکی ناچارەکییە؟ ئایا تەنانەت “جەریمە” سەر بە سروشتی شۆڕشە؟

بە هەر حاڵ، گەرەکە سەرەڕای ئەوە بپرسین: ئایا گەرەکە مرۆڤ لەنێو حەسارى باوکانەدا بە ملکەچى بژی و وەک کەسی سەلار پەیوەندییەکانی نێوی بەرهەم بهێنێتەوە، تاکو جێی خۆی لە نێویاندا مسۆگەر بکات؟ ئایا پرسیارى ئازادى لە جیهانی باوی سوننەتسالاریدا تەنیا لە ئەندێشەوە سەرهەڵدەدات، یان لاسایى گەلانى ئازادیخوازە کە توانیویانە بە کرداری باوککوژى بپەڕێنەوە بۆ نێو پەیوەندیى نوێى کۆمەڵایەتى؟ نەخێر. زەروورەی ژیاندنی مرۆڤێتیی مرۆڤ خۆی پاڵهێزی سەرەکییە بۆ ئاوەڵاکردنی پرسیارەکانى ئازادی بە ئاڕاستەی شکۆفەدان بە ئاگایی ئازادى، لەم پرۆسەیەشدا “ڕۆشنایى” گونجاوترین ئامرازی گەیشتنە بەو مەبەستە. لێ هاوکات گەرەکە جەخت لەو ڕاستییە بکەین، کە ڕۆشنایی لە کۆمەڵگە داخراوە سوننەتییەکاندا لە کرۆکەوە شۆڕشگێڕانەیە، بەوەش ڕەهەندێک ڕووەو گێڕانی شۆڕش لە خۆ دەگرێت، چونکە لە پەیوەندییە سوننەتییە چەسپێنراوەکانەوە، کە مرۆڤێتیی کەس دەهیچێنن، وەردەچەرخێت ڕووەو خودی مرۆڤ، لێرەشدا ئاگامەندانە مرۆڤێتیی تاکەکەس هەڵدەوەشێنێتەوە، کەواتە ڕۆشنایی پێ دەدات، تاکو ئەو خۆی بە خۆی بناسێنێت – ئاخر ڕۆشنایی “واعیزێتی” نییە و گەفی مرۆڤ بکات بۆ ئەنجامدانی ئەم کار، لێ وازهێنان لەو کار.

لەم پەیوەندییەدا گەرەکە سەرەتا جەخت لەوە بکەین، کە ئازادى واتاى بەدڕەفتارى ناگەیەنێت، یان کردارى بۆ-نێو-خۆ-تێکشکاوەکان نییە کە لەنێو جیهانى رواڵەتدا بزر دەبن، هەروەها ڕزگاربوون لە هێزێکى غەریبى دەرەکى واتاى ئازادبوون ناگەیەنێت گەر بنەماى ئازادى بە کردارى ڕزگاریخوازییەوە نەلکێنرابێت. ئەوە هەمیشە کەسى تاکە کە ئازایانە ڕوو لە کۆتەکانى نێو ناخى خۆى دەکات و بەدووى شرۆڤەی پچڕێنەریاندا بە ئازادى دەگات، لێ ئەم خەریکبوونە خۆییە هەروا سووک و ئاسان نایەتە ئاراوە، بەڵکو هەمیشە پاڵهێزى گەرەکە، جا ئەوە ڕووداوێک بێت کە بەسەر کەسدا دێت و لەنێو لێرەبوونی سوننەگەرایانەیدا تەحەدای دەکات، یان ئەکتێکى ڕۆشنایدان بێت لە دەرەوە کە بێدارى دەکاتەوە و خۆى بە خۆى دەناسێنێت.

بە هەر حاڵ، لە هەردوو ڕووەوە، مرۆڤ لە ڕەوتی بێداربوونەوەدا تێدەگات کە ئازادى و بەرەڵایى هاوواتان، ئەوەش هەر کەسى تاکی بەرەڵابووە لە کۆتی سوننەگەرایی کە دەزانێت ئاگامەندانە جڵەوى بەرەڵاییەکەى بگرێت. لێ بەبێ تێگەیەک سەبارەت بە گەوهەرى مرۆڤ، کە ئازادییە، بەبێ ناسینى سەرجەم ڕێنوما ئایینییەکان کە بنەماى هزرینى باوکسالارین، هەروەها بەبێ مێتۆدێکى گونجاو کە هەمیشە ڕێکخەرى هزرین و کردارە، نەشیاوە پرسیارى ئازادى ئاوەڵا بکرێت. هەر ئەم ڕێگەیەى هزرینە کە دەمان بات رووەو کرۆکى “هەستى تاوانباری” و ڕەواندنەوەی ئاگامەندانەی هەستەکە، لێ ئەم رێگەیە سەرەتا بە هەڵوەشاندنەوەى بەربەستە ناخییەکان خۆش دەکرێت: ترسەکان لە ژیان، لە چاو و دەمی ئەوانیدی کە سەرزەنشتی بکەن یان سزادی توندتری بدەن. بە پێچەوانەشەوە کردارى سۆزمەندانە ئاکامى خراپى لێدەکەوێتەوە، بۆ نموونە کردارەکەى کوڕەى باوککوژە لاى شێرزاد حەسەن، کە بەو کردارە تووشى هەستى تاوانباری دەبێت و واى لێدەکات بخزێتە نێو زیندانى ناخى خۆیەوە: ببێت بە دیلى ڕەهاى کردارەکەى.

لەو ساتەدا کە پرسیاری پێگەی خۆ وەک مرۆڤ لە جیهاندا سەرهەڵدەدات، جا ئەوە بەهۆی ڕووداوێکی تەحەداکەری لێرەبوونی کەس خۆیەوە بێت کە لە ساتێکی ژیانیدا تێیکەوتووە، یان بە ئەکتێکی ڕۆشناییدانی کەس بێت لە دەرەوە، کەسێتیی چڕچنراوی سووننەگەرا وەک کڵافەیەک شلبۆتەوە، واتا ئەو کەسێتییە چڕچنراوە کە باوانی لە پرۆسەی سۆسیالیزەکردنی (بەکەسکردنی) ئەودا وەک بەرهەم خستوویانەتەوە – کەسێتییەکى ترساو و سڵەمیوە لە ژیان، یان ترسنۆک بەرانبەر هەر دەروویەکی کراوە ڕووەو ژیان. ئاخر بەرپرسیاران بە ئەرکی سەر شانی خۆیانی دەزانن کە لە پرۆسەى سۆسیالیزەکردندا ڕاستییە بەناو ئەزەلییەکان بە مرۆڤ بگەیەنن و کەسێتیی ئەوى پێ بونیاد بنێن، ئەم کەسێتییەش بریتییە لەو تۆڕەى هزرین و ڕەفتار و پەرچەکردار، کە تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەى بەری چاو دەکرێتەوە و دەرووەکانی ئازادی دەبینرێن.

گومانی تێدا نییە کە بەبێ ڕەخنەی مەئریفە، واتا بەبێ پرسیار سەبارەت بە شیمانەکانی زانین یان نەزانین کە هاوکات پرۆسەی ئاشنابوونە بە هەستەکان و توانستی زەینیی خۆ، ڕێگەى خۆئازادکردن ئاوەڵا ناکرێت. لە بنەڕەتدا ئەوە زەینی ڕۆشن، لێ سنووردارە، کە هەمیشە بە پوختی ڕەوشەکان دەناسێت و دەرفەتی بڕیاردان (حوکمدان) بە سەریاندا دەڕەخسێنێت. تەنیا بەم ڕێیەوە، بە لێکخشانی نێویەکیانەی تاکەکەس و ژینگەی کۆمەڵایەتی-کولتوری، ئەوجا خەریکبوونی ئاگامەندانەی ڕەخنەیی پێوەیان، ئەو کەسێتییە دێتەگۆڕێ کە ئازادانە لەنێو ژینگەی خۆیدا کردار دەنوێنێت و بڕیار بەسەر ڕەوشەکاندا دەدات.

لێرەدا گەرەکە ڕێ لە بەهەڵەتێگەیشتن بگرین، ئەمەش بە جەختکردن لە بنەمایەکی پڕواتای مارکس: “مرۆڤە چاکەکانیش پێویستیان بە مرۆڤی چاکە!”. بەڵێ ئەمڕۆ هزر تەنیا پێی دەکرێت ڕەخنەیی بێت، بەوەش خۆڕەخنەیی بێت. ئاخر کێ خۆی بە بلیمەتێکی نەشیاوی هەڵە و ڕەخنەلێگرتن دابنێت، ئەو یەکە نە دەتوانێت لای خۆی بێت و نە لەسەر زەمین بەرپێی خۆی ببینێت، بەڵێ تەنانەت دەشێت وەک کەسێتییەکی ڕقاویی ببێت بە مەترسی بۆ ژینگەی خۆی، ئەویش چونکە بلیمەتێتییەکەی نەناسێنراوە، ئەوجا زۆر دەشێت تەنانەت بۆ خاتری بەرژەوەندییە ڕقاوییەکانی بکەوێتە چاوبازی لەتەک دەسەڵاتدارانی موجریمدا، ئەوانیش بۆ مەرامی تایبەتیان لە ئامێزی بگرن.

بەڵێ، نەک خۆزگەی هەستەکییانەی ڕزگاربوون لە حەساری باوکسالاری، بەڵکو ناسینی خۆ وەک ئەڵقەیەکی سستکراوی حەسارەکە، دەرچەی ڕێگەی ئازادییە. ئەمەش هەڵچوونە بە یاریدەی زەین ڕووەو فێربوونی هزرین و گەیشتن بە ئاستێکى ئاڵۆزتری کەسێتی، کە بە ڕۆشنی بەرانبەر بێدادی و ناڕاستگۆییەکان یان بەرانبەر ئارەزووەکانی چەوساندنەوە هەڵوێست وەردەگرێت، ئەوە بێگومان سەرەتا لەنێو خانەوادەی خۆدا، لەنێو خزمان و دراوسێیاندا، لە بەردەم هەڤاڵان و کەسانی بە هەڤاڵ دانراودا. ئاخر مرۆ ئیدی لەو ڕاستییە تێگەیشتووە کە ئەو خۆی لەنێو پەیوەندیی بێداد و درۆزنانەدا لە خۆی نامۆ بوو بوو، بەڵێ ئەو خۆی هاوشێوەی ئەوانیدی خەریکی چەوساندنەوە بوو، وەک ئەوانی دی درۆی دەکرد تاکو وەربگیرێت، وەک ئەوان قسانی دەکرد بۆ خاتری ئەوەی قسان بکات، هەروەها بۆ بەرژەوەندیی خۆی سوێندی بە خودا و وڵات و سەری هەڤاڵان دەخوارد، بەڵێ تەنانەت لە ترسی تەنیاکەوتن دەچووە نێو خەڵکەوە و دەنگی هەڵدەبڕی تاکو وەک “پیاوی نێو پیاوان” یان “ژنی نێو ژنان” بناسێنرێت. لە بنەڕەتدا ئەم هەڵچوونە هەنگاونانە ڕووەو گۆڕانکاریی مرۆڤدۆستانە.

گومانی تێدا نییە کە هاوکات لە ڕەوتی ڕەخنەی مەئریفەدا سەرجەم رواڵەت و کوتهێنییەکانی زمانی ترادیسیۆنی ئاشکرا دەبن، بەوەش ئیدی مرۆ سەرەتا زمانی لێدەبڕێت، چونکە چیدی ناتوانێت بە زمانی سوننەتی بئاخڤێت. لێ هەر خودی ئەو زمانە لە سەرێکی دیکەوە، بە ئاراستەی بەرەڤاژ، بۆی دەبێتەوە بە زەخیرەی بنیاتنانەوەی زمانێکی نوێ – کە خۆییە. بەمەش ئیدی ئەو سەردەمە بەسەرچووە کە مرۆ لە ترسی دەم و چاوی باوکان و مامۆستایان، بەڵێ لە ترسی کەڵە هزرمەندانی نێو چایخانە و نادییەکان، لە هەر خۆدەربڕینێکی نوێ بسڵەمێتەوە، یان وەک ئەوان کەللەڕەقانە درێژە بە جوینەوەی واژە و دەستەواژە بێواتاکان بدات. بەڵێ، کەسی خۆئازادکروو لە رەوتی ڕەخنەی مەئریفەدا چیدی ناخوازێت و ناتوانێت واژە و دەستەواژەی وەک: “شاخی گۆیژە”، “دەشتی کۆیە”، “بیرکاری”، “چەمک”، “دەم و چاو” و هتد بەکاربهێنێت، چونکە ئەو خۆی زمانفەلسەفەییانە لەکاریخستوون. ئاخر لە پرۆسەی ڕەخنەی مەئریفەدا کە فێربوونی هزرینە و هزرینیش لە زمان جیانابێتەوە، بە ئاشکرا خوویا بووە کە ئەو بەرزاییە دەرککراوە بێترۆپکە شاخ نییە، بەڵکو “بەرزە گردە”، یان دەشتایی واژەیەکە بۆ ناوچە تەختە بەپیتەکان نەک بۆ ناوچەی گردەڵان، هەروەها هەموو کارێکی بیرەکی ی وەک فەلسەفە و ماتماتماتیک و فیزیک و تەنانەت چیرۆکنووسین بیرکارییە، کەواتە تەنیا ماتماتیک نییە، ئەوجا نە تێگە و نە کۆنسێپت شیاوی ئەوەن لە چمکی کراسی ژنانەوە واژەی “چەمک”یان بۆ بتاشرێت، نە ڕوخساری مرۆڤیش شایانی ئەوەیە بە سووکی ببینرێت، کە ئیدی ناوچەوان و کوڵم و لووت و چەناگەی لێ دابماڵرێت و تەنیا ناو بنرێت “دەم و چاو”.

کەواتە ڕۆشنایی میانە دەهێنێتە گۆڕێ: لەنێوان “قاڵبووانی درێژەپێدەری جۆرە باوەکانی خوێندن و نووسین و سیاسەتکردن و هتد” لە لایەک، هەروەها “خۆڕەخنەییانی بەرەنگاربۆوەی ئەوان” لە لایەکی دی. لێ ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ڕۆشنایی دووبەرەکیگەرایە، چونکە لەنێو خۆیشیدا فرەچەشنە. لێ گەمانی تێدا نییە کە ڕۆشنایی پرۆسەی پشتتێکردن و ڕووتێکردنەوەیە، پرۆسەی چێبوونی “ناکۆکی”یە – کە ناچارەکییە.

سەرچاوە: شێرزاد حەسەن، سەرجەمى بەرهەم، بەندى دووەم، هەولێر 2005.

کاوە جەلال

———————————-

تێبینی

  • ئەم نووسینە یەکێکە لە بابەتەکانی نووسەر لە کتێبی “لەتەک فێنۆمێنە ئەدەبییەکاندا”، بیر و هوشیاری، سلێمانی 2006. نووسینەکە لەم شێوەیەی بەردەستدا کاری تێداکراوەتەوە و تەواو گۆڕراوە.
  • سیتاتەکان (ئیقتیباسەکان) وەک خۆیان دراونەتەوە.
  • سەرچاوەی ناوبراو لە سەرەوە تەنیا بۆ مەبەستی بەدووداگەڕانە، لێ نووسینەکە لە بنەڕەتدا لە خەریکبوونەوە لەتەک چاپێکی چیرۆکەکەدا سەریهەڵدا کە هەڤاڵێکم لە نیوەی دووەمی نەوەدەکاندا بە دیاری بۆ ناردم.
    ک.ج.



فەلسەفەی ‘هەگبەی زانین’ ی د. ساماڵ مانیی لە باشوری کوردستانەوە گەیشتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کتێبی یەکەم و دووەمی ‘هەگبەی زانین’ پار لە باشوری کوردستان بڵاوکرانەوە، ئەمساڵ گەیشتنە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە چاپدرانەوە و بڵاودەکرێنەوە

هەگبەی زانین، پرۆژە نوسینێکی فەلسەفی د. ساماڵ مانیی بوون، لە سێ کتێب پێکهاتبوون و پار (٢٠١٨) دوو کتێبیان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە، بابەتەکانی هەرسێ کتێبەکە لە ناو قوڵایی پرسی ‘زانین’ دان لە بواری فەلسەفەدا. هەر یەک لەو کتێبانە وەک کتێبێکی سەربەخۆ نوسراون و هەریەکەیان لە پەرشێکی پیستیمۆلۆجیدا پرسی ‘زانین’ تاووتوێ دەکەن، هەرکام لەم کتێبانە بۆخۆی دەکرێت وەک کۆرسێکی فەلسەفە لەبارەی زانینەوە بخوێنرێتەوە لە ماڵەوە، ئەم کتێبانە سەرچاوەن و ڕۆشنبیرانی دەرەوەی زانکۆکان وخوێندکاری زانکۆکان لە خوێندنی باڵادا کۆ دەکاتەوە. جگە لەوەی هەرسێ کتێبەکە پێکەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ خوێندنەوە لە ئاستە جیا جیاکانی خوێندنی باڵادا.

ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم دوو کتێبەی ‘هەگبەی زانین’ پێکەوە کۆکراونەتەوە و بڵاودەکرێنەوە.

کتێبی یەکەمی ‘هەگبەی زانین’ : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە پیستیمۆلۆجی کلاسیکدا
کتێبی دوەمی ‘هەگبەی زانین’ : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە سۆشیال پیستیمۆلۆجیدا
نوسەر: د. ساماڵ مانیی
مژار: فەلسەفە
وەشاندن: کتێبخانەی مادیار
هەموو کتێبەکانی ‘هەگبەی زانین’ لە پانتایی فەلسەفەی ئەنەلەتیکدان ومەسەلەی زانین و کێشە و گرفتەکانی زانین دەردەخات و نەخشەیەک بۆ پرسی ‘زانین’ پێکدەهێنێت لە فەلسەفەدا. خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەكادیمی، لە ئاستی زانكۆكانی بەریتانیاو ئەمەریكاو ئەوروپاوە دەگەیەنێتە بەردەستی خوێنەری كورد، له ‌ناو ماڵەكانی خۆیانداو لە زانكۆكانی كوردستاندا. هەموو سەرچاوەکانی بە زمانی ئینگیلیزیە، باسەكان كورت و پوختن و بە زمانێكی ڕوون نووسراون، بەڵام لە ناوەرۆكی تێزو ئارگیومەنتە فەلسەفییەكانی كەم نەكردوونەتەوە و ئاستی بەرزی فەلسەفەی ئەكادیمی پاراستووە. هەموو کتێبەکانی ‘هەگبەی زانین’ سەرچاوەیەكی فەلسەفەین، هەم بۆ خوێندكاری فەلسەفەی ئەكادیمی لە سەر ئاستی زانكۆكان و خوێندنی باڵا، هەم بۆ هەر كەسێك كە لە ماڵەوە بیەوێت وەك كۆرسێك لە بواری فەلسەفەدا لەسەر پرسی ‘زانین’ بیەوێت بخوێنێتەوە




ماچم کە … شیعر : حیدر رقابی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

” مرا ببوس “

ئاهەنگ : مجید وفادار
گۆرانی : حسن گلنراقی(1)

“”””””””””

ماچم کە..ماچم کە
بۆدوا جار…ماچم کە
كە ڕوەو چارەنووس ئەڕۆم
خودا ئاگادارت بێ
بەهاری ئێمە تێپەڕی
بوو بە ڕابردوو
من لە گەڕان بە دوای چارەنووسا
لە نێو تۆفانەکانا
متمانەم یاوە بە کەشتیوانەکان
گەر “گیان” یشم جێ بهێڵم
ئەبێ تۆفانەکان تێپەڕێنم
بە نیوە شەو
پەیمانم هەیەلەگەڵ یارم
كە لە چیاکان
ئاگری بۆ خۆش کەم
شەوی تارە ، سەفەر ئەکەم
ڕێگە باریکە سامناکەکان تێئەپەڕێنم
تۆ : ئەی گوڵی من
بۆ من ، شیوەنی غەم مەگێڕە
ئەمشەو ، میوانی تۆم ..کچی جوان
لە لاتم ، تا لێو بنێیتە سەر لێوم
كچی جوان :
لە تیشکی نیگای تۆ
فرمێسکی بێ گوناهی تۆ
ئەمشەوی من ڕۆشن بوو
لەگەڵ سپێدەیا ، ئەستێرە مرد
بە وێنا کردنی یەک ئیشارەت
چاوی لێک نا
لە نێو ئاوریشما ئاسوودە لە خەوا بوو
لە دوا نیگایا
نیگای بێ گوناهی تۆ
ئاهەنگی دوا گۆرانی بوو
ببینەکە لێرە بەدوا
دڵم وا لە ڕێگایەکی ترا
بە ڕێگایەکی تر
جەنجاڵیەکی تر وا لە سەرما
بە کازیوەی ڕۆشن
دەست بەرداری ئەو دڵە ئەبم
كە سەردەمی خوێناوی
بە کازیوەی ڕۆشنتر ، وا لەبەر دەمما
ماچم کە
ئەم ماچی ماڵ ئاواییە
بۆنی خوێنی لێ یەت
……………….

وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
MAY / 2019

(1)= لە حکایەتی ئەم گۆرانیە وا باس ئەکرێ کە یەکەم جار ساڵی 1335/ی ئێرانی لە فیلمێکا بە ناوی” اتهام – تاوانبار کردن ” خانمە گۆرانی بێژ
” پوران ” بریار وابوە بیڵێ ، بەڵام دواتر جێبەجێ نەبوە و دوای کودەتای مرداد (گەلاوێژ)، ” حسن گلنراقی” ووتویەتی واش باس ئەکرێت کە هیچ بەستنەوەیەکی نیە بەوەی ئەووترێت گوایە ئەفسەرێک شەوی پێش ئیعدام کردنی بۆ کچەکەی نووسی بێ…..




جوانترین ماڵ … فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

      

باش لەبیرم دێ جاران
لەماڵێکی سادەوجوان
ئاسودەوکامەران بوین
لەگەڵ یەک میهرەبان بوین۰
ئەوێ جوانترین ماڵبوو
باخی سەوزو بۆنداربوو
لەوێدا لەدایکبووین
ئێستاکە واگەورەبووین۰
ماڵمان هێلانەی سۆزی
دایکوباوکی شیرین بوون
ڕێزی نێوان خوشک و برا
پڕلەخەندەو ئەوین بوون۰
بە خەیاڵ ڕۆژەکانم
دێنەوە بەرچاوانم
چیرۆکی مناڵیمان
بۆتە یادەوەریمان۰
چەند ئاوەدان بووماڵمان؟!
بەتەبایی نێوانمان
بۆیە ئێستاش تاماوین
بۆیەکتر سۆمای چاوین۰




ئیرەیی … ڕۆستەم خامۆش

ئیــرەیـی نــابــەم بـــە کـــەس
چــونـکـە دڵــم پــاکـەو بـــەس

دەروونـــــــم زۆر خــــاوێـــنــە
جـوانـە ، وەک ڕووی ئــاوێــنــە

دڵـــــــم بـــــێ ڕق و کــیــــنـــە
پــــڕ لـە ســـۆز و ئــەویــــنـــە

هـەمـوو خەڵـکـم خـۆشدەوێـن
لە هەر جێ بن ، لە هەر شوێـن

ڕۆستەم خامۆش
هەولێر ۲٠۱۷/۸/۳




كورد له‌نێو بۆته‌ی ڕه‌گه‌زی فارسدا … شوان ئه‌حمه‌د باپیر

وڵاتی ئێران چه‌ندین پێكهاته‌ی جیاوازی له‌ خۆگرتووه‌، له‌وانه‌ش نه‌ته‌وه‌ی ” فارس، كورد، تورك( ئازه‌ر، توركمان) عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌ن، بلوچ، یه‌هود”، كه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی مێژوویدا هه‌ندێك له‌مانه‌ شوێنپێیه‌كیان له‌م وڵاته‌دا هه‌بووه‌، سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌گه‌زی كورد، سێ هێرشی گه‌وره‌ وه‌زعی دانیشتوانی كوردستان و ئاسیای نزیكیان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر شپڕزه‌كرد( هاتنی توركه‌ سه‌لجوقییه‌كان 1051، مه‌غۆل 1231، ته‌یمورله‌نگ 1402)كورده‌كان ڕووبه‌ڕووی زۆر ئاڵه‌نگاری و گیروگرفتی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌وره‌ بوونه‌وه‌، كه‌ كاریگه‌رییه‌كان دوور مه‌ودا بوو، له‌و كاته‌ی شا ئیسماعیلی سه‌وفی “1501- 1524” خۆی كرد به‌ شایی ئێران، ئایینزای شیعه‌ی به‌ فه‌رمی بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ڕاگه‌یاند( مه‌زهه‌بی شیعه‌یان وه‌ك ئامرازێكی سیاسی بۆ دابینكردنی یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌ی ئێران به‌كارهێنا)، هه‌روه‌ها زۆر توندو تیژ بوو بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م ئایینزایه‌، به‌ دژی مه‌زهه‌بی سوننه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوی ئێران و كوردستان و باشوری كوردستانی ئه‌مڕۆشدا سه‌پاند.

ئیمپڕاتۆریای سه‌فه‌وی ئێرانی ڕه‌وایه‌تی ئاینی خۆی له‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌ وه‌رگرت، به‌ڵام ناوه‌رۆكێكی مه‌زهه‌بی هه‌بوو، له‌سه‌ر بنه‌مایی شیعه‌ی 12 ئیمام دامه‌زرێندرابوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ ناوه‌ندی ڕه‌سمی ئیسلام، خه‌لافه‌تی ئیسلامی سوننه‌ مه‌زهه‌بی عوسمانی داببڕن، سه‌ركه‌وتووش بوون.كورد به‌ هۆی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی سه‌فه‌وییه‌كانه‌وه‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی تووش هات، چونكه‌ كورد موسڵمانی سوننی بوون، هه‌ر له‌شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه‌” 1514″به‌هۆی پاڵپشتی كورده‌كان به‌شێكی كوردستان كه‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان.
سه‌فه‌وییه‌كان له‌پاڵ كوشتاری به‌ كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستاندا له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كه‌وتنه‌ ڕاگوێزانی هه‌زاران خێزانی كورد بۆ خوڕاسان،” 8هه‌زارله‌ توركه‌ ئه‌فشارییه‌كانیان” به‌ زه‌بری شه‌ڕو كوشتار له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشته‌جێكرد. به‌م كاره‌ی ده‌وڵه‌تیش عه‌جه‌مه‌كانی كرده‌ پۆلیس له‌سه‌ر كورد و دیمۆگرافییای نیشته‌جێی كوردییان گۆڕی. له‌سه‌رده‌می شا “عه‌باسی سه‌فه‌وی1588- 1629” به‌هۆی دوژمنایه‌تی سیاسی – مه‌زهه‌بی نێوان سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كانه‌وه‌، زۆر ناوچه‌ی كوردستان، ئازه‌ربایجان، ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق وێران بوون.

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ماوه‌ی نێوان” 1752- 1795″ بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی گه‌وره‌ی كورد به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم خانی زه‌ند له‌ ئێران دامه‌زرا، كه‌ به‌وته‌ی د. عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ” جوانترین فه‌سڵی مێژوویی گه‌لی كوردبوو له‌و ده‌مدا”.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رده‌می قاجارییه‌كان له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا”1796- 1925″ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و عوسمانی به‌ هۆی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌سه‌ر كوردستاندا، زوڵم وسته‌می زۆرتریان هێنا بۆ كورد، كه‌ بووه‌ هۆی كۆسپێكی گه‌وره‌ی سه‌ر ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و فه‌رهه‌نگیی خه‌ڵكی كوردستان، جوڵانه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری( 1880- 1881) سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان له‌ ژێر هه‌ژموونی قاجارییه‌كان بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌هۆی خه‌سڵه‌تی عه‌شیره‌تی و تاكگه‌رایی كه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بوو.

دۆخی ڕه‌گه‌زی كورد له‌سه‌رده‌می په‌هله‌وییه‌كان”1926- 1979″ به‌دیاریكراوی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌زاشادا، به‌توندی هه‌وڵدرا بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ر تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردو تواندنه‌وه‌ی له‌ بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێراندا، له‌وانه‌ش” له‌ ناوبردن و تواندنه‌وه‌ی زمانی كوردی و قه‌ده‌غه‌كردنی له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا، قوتابخانه‌و چاپخانه‌كانی غه‌یره‌ فارسی داخران، دیمۆگرافییای زۆر ناوچه‌ی گۆڕی، ناوی كرماشانی له‌ لوڕستان و ڕۆژئاوای ئازه‌ربایجان له‌ جیاتی كوردستان گۆری، ورمێی گۆڕی بۆ ڕه‌زاییه‌”.ده‌وڵه‌تی ڕه‌زاخان و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی یه‌كبوونی خاكی ئێران و هه‌ویه‌یی میللی ئێرانه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی سمكۆی شكاك 1920– 1930و “كۆماری كوردستانی له‌ مهاباد ساڵی 1946″دا تێكشكاند و ڕێگه‌ی گه‌شه‌كردنی نه‌ته‌وه‌یی له‌ كورد به‌ست.

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ساحه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت، كه‌(ئێران) نیمچه‌ ئیمپڕاتۆریایه‌كی مه‌زهه‌بییه‌، هه‌مان ڕێبازی مێژوویی ئێران دژ به‌ گه‌لی كورد درێژه‌ پێده‌دات، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌باره‌ت به‌ پارت و هێزه‌ كوردییه‌كانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان، تا چه‌ند تێكۆشاون و كاریانكردووه‌ بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی به‌دینه‌هاتووی” پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و دكتۆر عه‌بدوره‌حمان قاسملۆ”، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌ كورده‌كان له‌م پارچه‌یی كوردستاندا نه‌یانتوانیوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاگایی و ئه‌زموونی داینامیكی نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م چاڵاكییه‌ سیاسییه‌كانی خۆیان ڕێكبخه‌ن، وه‌ك نه‌ریتێكی وه‌ستاو چه‌ق به‌ستوو سه‌یری سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك ڕێگایه‌كی داینامیكی گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كانییان.

———————————————
ژێده‌ره‌كان:
1- د.عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، كوردستان و كور، وه‌رگێرانی عبدوڵا حسن زاده‌، چاپی نوێ، سوێد، 2004.
2- د.عه‌زیز شه‌مزینی، جوڵانه‌وه‌ی رزگاریی نیشتیمانیی كوردستان،چ4، وه‌رگێڕانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان، سلێمانی، 2004.
3- د.جعفر علی، ناسیۆنالیزم وناسیۆنالیزمی كوردی،چ2، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2013.
4- د. ڕه‌فیق سابیر، ئیمپراتۆریای لم، چاپ،3، ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، سلێمانی، 2014.
5- عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان و مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوین، د. عه‌بدولڵای ئاوریشمی، وه‌رگێڕانی، سیدۆ داود عه‌لی، خانه‌ی چاپ و په‌خشی ڕێنما، سلێمانی، 2015.
6- د. ئیبراهیم خلیل ئه‌حمه‌د و د. خه‌لیل عه‌لی مراد، مێژووی ئێران و توركیا، وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، به‌هادین جه‌لال مسته‌فا، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2011.




مێژووی قوربانی کارەسات، بیرەوەری، گێڕانەوە … کاوان محەمەدپوور

کورتە باسێک لەسەر کتێبی (کارەساتێکی مێژوویی)، نووسین و کۆکردنەوەی عەزیز وەلیانی

کاوان محەمەدپوور

پۆل ڕیکۆر لە وتاری (بیرەوەری و فرامۆشی)دا گێڕانەوەی سەرچەشنەکانی (بیرەوەری) وەکوو کردەوەیەکی ئەخلاقی لەمەڕ مێژووی بەفەرمی کراوی دەسەڵات دەزانێت،«ئەو شتەی فەلسەفەی مێژوو (بەتایبەت فەلسەفەی هێگل) هەمیشە هۆگری بووە، کۆ کردنەوەی ئیمتیاز، گەشە و سەرکەوتنە»(ریکور: خاطره و فراموشی) . واتە مێژوو هەمیشە مێژووی سەرکەوتووان و دەسەڵاتدارانە. بە وتەی ڕیکۆر “گێڕانەوەی بیرەوەی” لە بەرانبەر ئەو زێهنییەتە دەوێستێت کە مێژوو بە فۆرمی دەسەڵاتدارانەی خۆی ئەنووسێتەوە، “گێڕانەوەی بیرەوەی” مێژووی لێقەوماوان و قوربانییانە:« ئێمە پێویستمان بە گێڕانەوەیەکی‌تریش لە مێژوو هەیە…ئەم گێڕانەوەیە، گێڕانەوەی قوربانییەکان، زایەکراوان و بەجێماوانە کە دەستەویەخەی مێژووی سەرکەوتن وموەفەقییەت دەبێتەوە»(سەرچاوەی پێشوو).

بەم بۆچوونە ئاگامەندی بەسەر ڕابردوو و بیرهێنانەوەی لە قاڵبی گێڕانەوەدا، چەشنێک لە وێستان لەمەڕ (مێژووی بەدەسەڵات کراو) شەمەند دەکا و وەکوو گێڕانەوەیەکی نوێ لە سۆنگێکی‌ترەوە بە مێژوو خۆئەنوێنێت.
ڕیکۆر هەر لەم وتارەدا بە ئاماژە بە دوو وتاری فرۆید (بیرهێنانەوە، پاتەکردنەوە و گەڵاڵە) و (شینگێڕی و مالیخولیا) لە هەوڵی ئەوە دایە ڕەهەندی (نەخۆشی-دەرمانی)ی “بیرەوەری کارەسات” لە چواچێوێکی گێڕانەوەناسانە و دەروونشیکارانەدا چارە بکات. فرۆید لە وتاری (شینگێڕی و مالیخولیا) دوو چەمکی شینگێڕی و مالیخولیا- وەکوو کردەوەیەکی دەروونناسانەی مرۆڤ لەمەڕ ئۆبژەی لە دەستچوو-لە یەک جیا دەکاتەوە. لای ئەو دوو کردەوەی بەرچاوی مرۆڤیمان بۆ “ئۆبژەی لە دەستچوو” هەیە. “ئۆبژەی لە دەستچوو” ئەو چەمکەیە کە ئیتر بوونی نییە و بە هۆگەلی جیاواز لە دەستی ئێمە دەرچووە، وەکوو (زێد و نیشتمان،
ئازادی، مەرگ و نەمانی خۆشەویستێک)، یەکێ لەم دوو کردەوانە، “شینگێڕی”یە کە بەمانای قەبووڵکردنی چەمکی (لە دەستدان) و نەمانی ئۆبژەی تایبەتە، واتە بۆ فرۆید کردەوەی شێنگێڕی (بۆ نموونە بۆ مردوو) وەکوو قەبووڵ کردنی مەرگ و نەمانی ئەوەو هەوڵێکی دەروونی مرۆڤە بۆ گەیشتن بە ئاسوودەی و ئارامشی دوا ئەم کارەساتە. بەڵام مالیخولیا نائۆمێدی و مەیلی زێدە بە دووبارە تێکەڵبوونەوە لەگەڵ ئۆبژەی لە دەستچوویە، بەو مانایە لە مالیخولیادا(شیدایی) مرۆڤ ناتوانێت قەبووڵی ئەو ڕاستییە بکات کە فڵانە چەمک یان کەسایەتی ئیتر لە ژیانیدا نەماوە و هیچ بوونێکی نییە. مالیخولیا، خزینە لەناو خەمۆکییەوە، بێ‌تابشتی لەمەڕ “فەرامۆشی” و”بیرەوەرییە”. واتە لە مالیخولیادا ئۆبژەی لەدەستچوو هیچ کات، نەبوون و نەمانی لەلایەن ئێمەوە قەبووڵ ناکرێت تا وەکوو بیرەوەری ناوی لێبێنین و لە ئاکامدا بە فەرامۆشی بگات.

ڕیکۆر لە وتارەی فرۆید دا بەم ئەنجامە دەگا کە (گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی کارەسات)، وەکوو شینگێڕی لەمەڕ کارەسات دەنوێنێت و بە چەشنێک قەبووڵ کردنی ئۆبژەی لە دەستچوویە، کەواتە جیا لەوەی بە گێڕانەوە ئێمە ڕوانگەیەکی‌تر لە مێژوو -کە گێڕانەوەی قوربانییە لە کارەسات پێناسە دەکەین-، لە هەوڵی ئەوەش داین کە ڕەهەندی (نەخۆشی) بیرەوەری بەرەو ڕەهەندی (دەرمان) بگوازینەوە. ڕێکۆر جیا لەم ڕەهەندە دوو ڕەهەند‌ی‌تر بۆ بیرەوەری پێناسە دەکا: (ڕەهەندی کردەوەیی) و (ڕەهەندی ئەخلاقی-سیاسی) کە بەتایبەت لە ڕەهەندی ئەخلاقی-سیاسیدا بیرەوەری وەکوو کردەوەیەکی سیاسی بۆ زێدەکردنی عداڵەت و پاراستنی مافی قوربانییەکان خۆیی وێنا دەکا. بیرەوەری وەکوو کردەوە لە هەوڵی پارستن و بەوێنەکێشانی ئەو ڕەنجەیە کە مێژوو باڵی بەسەردا کێشاوە و لە ژێر مێژووی فەرمی دەسەڵات بزر بووە.

ئەگەر ڕوانگەی ڕیکۆر لەمەڕ بیرەوەری و فەرامۆشیدا پەسەند کەین و لەو سۆنگەوە لە مێژووی کوردەوای بڕوانین، ڕەنگە لە ئاکامدا دەستکەوتێکی جیاواز لە دەستکەوتی هەنووکەییمان هەبێت. ئەم مێژوویە کە لانیکەم سێ دانە کارەساتی گەورەی مرۆڤ گوژی و ئاوارەیی لێبۆتەوە تا ئەمڕۆکە کەمتر لەلایەن خۆمانەوە-واتە لە لایەن قوربانییەکان و پاشماوەکانی کارەسات- گێڕدراوەتەوە . لەم سێ کارەساتە یەکیان دەگەڕێتەوە (٢٠ی ژانویەی ١٩١٦ی.ز) لە ناوچەی موکریان و شاری سابڵاغ کە ڕێزدار عەزیز وەلیانی لە دوو توێی کتێبێکدا سرنجی داوەتێ. ئەم کتێبە کە پێکهاتوو لە یەک پێشەکی و سێزدە وتار لە نووسەرانی جیاواز و دوازدە بیرەوەرییە لە لایەن بڵاوگەی (گوتار) بە ناوی : (کارەساتێکی مێژوویی، کوشتاری خەڵکی کورد بە دەست سپای ڕووسی تزاری ١٩١٦) بڵاوکراوەتەوە.

بەداخەوە ئەم کارەساتە کە یەکێ لە گەورەترین گوشتارەکانی سەدەی بیستەم و شەڕی یەکەمی جیهانییە تا ئەمڕۆکە ئاوڕێکی شایانی لێنەدراوتەوە، واتە جیا لەم بەرهەمی بەڕێز وەلیانی دەقێکی‌تر لە ناو کورددا نادۆزینەوە کە ئەم کارەساتەی تاوتوێ کردبێت و وەکوو کردەوەیەکی دژە مرۆیی باسی لێوەبکات.
بە پێی ئەم بەرهەمە لە (٢٠ی ژانویەی ١٩١٦ی.ز)دا سپای ئیمپراتۆری ڕووس بە بیانووی تۆڵەکردنەوە لە سپای ئیمپراتۆری عوسمانی خۆ دەکا بە شاری مەهابادەوە و لە چەند ڕۆژدا نزیکەی دە هەزار کەس لە شار و گوندی ئەم ناوچەیە دەکووژێت. شەڕی یەکەمی جیهانی کە هیچ فڕی نە تەنیا بەو ناوچەوە نەبوو بەڵکوو حکوومەتی ئەوکاتی ئێران (قاجار) بێ لایەنی خۆی لەم شەڕە ڕاگەیاند بوو و لانیکەم بەشێوەی فەرمی پشتگیری هیچ یەک لەم لایەنانەی نەدەکرد، بەڵام بێ خاوەنی و بێ دەسەڵاتی حکوومەتی قاجار، هیچ ئەوەی کە لە توانستیدا نەبوو پێش بە هاتنی دەوڵەتان بۆ ناو سنووری ئێران بگرێت، هەرگیزش نەیتوانی داوای مافی ئەم خەڵکەش بکاتەوە. کەسانێکی زۆر بە بێ ئەوەی فڕیان بەسەر شەڕی یەکەمی جیهانی هەبێ بێ بەزەیانە تێداچوون و هیچ دامودەزگا و -مافێکی مرۆیش!!- قەرەبووی ئەم کووشتارەی بۆ نەکرایەوە. « ئاکامی چوار ساڵ شەڕی جیهانی بۆ خەلافەتی عوسمانی کوشتاری زیاتر لە یەک میلیۆن ئەرمەنی و (٧٠٠) هەزار کورد بوو». (وەلیانی بە گێڕانەوە لە درک کەنداڵ، ل: ٣١)
بە پێی گێڕانەوەی کتێبی (کارەساتێکی مێژوویی) یەکێ لە پاساوەکانی سپای ڕووس بۆ هێرش بردنی سەر مەهاباد، کوژرانی سەر کۆنسوولی ڕووس، (ئەلکساندر ئەیاس) بوو : «ئەلکساندر ئەیاس، کۆنسوولی ڕووسی تزاری لە شاری سابڵاغ، لە ١٩ی نوامبری ١٩١٤ بە هۆی مەترسییەک کە هەڕەشەی لە شاری سابڵاغ دەکرد، کۆنسوولگەری داخست و بەرەو مەراغە ڕێ کەوت. بەڵام ئەیاس جارێکی‌تر گەڕاوە جێی ژیانی پێشوو (سابڵاغ) تا برێک لەو کەل‌و پەلانەی لێی بەجێمابوون هەڵیانگرێ. لە نزیک میاندواو دەکوژرێ و سەری بڕاوی بەڕێ دەکرێتەوە سابڵاغ. بۆ سەلماندنی ئەوە کە پیلانی کوشتنی ئەیاس، عوسمانییەکان ڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە،
پشت دەبەستین بە بەشێکی ئەو شینگێڕییەی کە مینۆرسکی بۆ ئەیاسی دەنووسێ: “لە ٢ی فیورییەی ١٩١٥ ڕووسەکان ئەو شارەیان (تەورێز) گرتەوە و لە شەڕی سۆفیان بڕێک لەو کەل‌و پەلانەی ئەیاسیان لە لای ئەفسەرێکی کوژراوی تورک دۆزییەوە. لە نێو ئەو کەول وپەلانە، مۆر و میداڵ و چەند نیگاتیوی وێنەی ئەیاسی تێدا بوو”.

مەبەست ئەوەیە کە کاربەدەستانی ڕووسی تزاری، سەرەڕای زانیاری و ئاگاداریان لە ڕاستی ڕووداوەکە، بە بیانووی تۆلەی گیانی یەک کەس، لە ٢٠ی ژانویەی ١٩١٦ ڕژانە شار و ئاواییەکانی موکریان…».(ل: ٣٥). « ئەلکساندر ئەیاس، سەرکۆنسوولی دەست‌رۆیشتووی ڕووس بە گوتەی جان چالنکۆ بە پێی پیلانێکی دارێژڕاو لە نزیک میاندواو دەکوژرێ و ماوەیەک سەری بڕاوی لەبەر دەرکی مەحکەمەی سابڵاغ هەڵداوەسن و پاشان فڕێی دەدەن بۆ کایەی منداڵانی شار. ڕووداوی کوژارنی ئەیاس دەبێتە هۆی پەلامار هێنانی لشکری خوێن و لە ٢٠ی ژانویەی ١٩١٦دا ڕژانە نێو شار و بۆ ماوەی ٤٣ ڕۆژ سابڵاغ ئابڵۆقە دەدرێ و بەوپەڕی بێ‌بەزەیی‌یەوە بەردەبنە گیانی خەڵک».(ل:١٥٢-١٥١)
لەو سەردەمانە و بە پاساوی مەزهەبی حاکمی مەهاباد (قازی فەتاح) پشتگیری خۆی لە سپای عوسمانی لە بەرامبەری سپای ڕووس ڕادەگەیەنێت و ڕێگە دەدات سپای عوسمانی لە ناو شاری مەهاباد جەولان بدەن.« قازی فەتاح، پیاوی ژمارە یەک و دەست‌ڕۆشتووی ئەو کاتی دەڤەری سابڵاغ، بێ ئەوەی وەک بنەماڵەی مریدی تەریقەتێکی مەزهەبی یان گێرۆدەی یەکێ لە بنەماڵەکانی شێخەکان بێ، بوو بە مەقاشی دەستی عوسمانییەکان و بە دنەی ئەوان فیتوای “جیهاد”ی قۆستەوە بۆ تێوەگلان لە شەڕێک کە قەڵت و بڕی نیزیک (١٠٠٠٠) کەسی لێکەوتەوە، بێ ئەوەی هیچ فڕی بە چارەنووسی خەڵکی کوردەوە هەبێ!» (ل:١٢). هەر چەند لە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی ئەم کتێبە قازی فەتاح وەکوو پیاوێکی شۆڕشگێر لە بەرامبەری سپای ڕووس شەڕ دەکا و لە ئاکامدا دەکووژرێت (بڕوانە بەشی بیرەوەرییەکان ل:١٥٥)، بەڵام هەڵەی ئیستراتێژیکی ئەو و پشتگیری لە سپای عوسمانی بەڵایەکی ماڵ وێرانکەری بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە لێ بۆوە.

ئەوەی لەم کتێبەدا (کە پشت ئەستوورە بە چەندین بەڵگەی میسۆنێر و قشە مەسیحییەکانی ئەو سەردەمە) زیاتر جێگەی سرنجە، بەشی بیرەوەرییەکانی ئەم کارەساتەیە. بیرەوەرییەکان بە شێوەی زارەکەی لە ئەو پیرەپیاوانە گێڕداونەتەوە کە باوک یان باپیرە گەورەیان ئەو وەخت لە مەهاباد و دەورووبەری ژیانیان کردوە. لەسەرتاری ئەم وتارەدا کورتە ئاماژەیەکم بە تێۆری پۆل ڕیکۆر، فەیلەسووفی فەڕانسی لە بارەی گێڕانەوەی بیرەوەری وەکوو فۆرمی نەرێنی بە مێژووی فەرمی کراوی دەسەڵات کرد. ئەگەر ئەم تێۆرییە بە بنەمای خوێندنەومان بگرین لە ئاکامدا بەو ئەنجامە دەگەین کە بیرەوەرییەکانی کتێب بە زمانێکی ساکار چەند بەشی ئەم کارەساتە شەمەند دەکن و لە هەوڵی بەرسازکردنی شەما و پەیکەرێک لە ڕابردوون:
یەکەم: کوشتاری دڕندانەی خەڵی سابڵاغ و ئاکاری دوور لە مرۆیەتی ڕووسەکان.« دە هەزار کەس لە حەشیمەتی ١٤ هەزار کەسی ئەم شارە لە ژن و پیاو و زارۆک و پەک‌کەوتوو کەوتەنە بەر زەبری شیری و تیری سەربازانی قین لە دڵ و لە خوا بێ‌خەبەری ڕووس».(ل:١٥٨-١٥٧).(وە بڕوانە بیرەوەرییەکانی : حاجی عەبدوڵڵا قازی بە گێڕانەوە لە باوکی، میرزا خەلیل فەتاحی قازی، حاجی مستەفا تەیموررزادە، شێخ ڕئووف زیایی).

دووهەم: بەرگری حاکمی مەهاباد(قازی فەتاح) لە بەرامبەری سپای ڕووس و گوژرانی دلێرانەی ئەو. بۆ نموونە لە بیرەوەرییەکاندا هاتوو قازی فەتاح لە وڵامی ئەفسەرێکی ڕووسدا دەڵێت:«…هەتا ئەمن زیندوو بم نەیەڵم عرووس [ڕووس] بێتە نێو شاری مەهاباد. ئەوان بێن خەڵکی قەتڵی ئام کەن و ئەمنیش لە ماڵە خۆم دانیشم؟»(ل:١٧٢). یان لە وڵامی کوڕەکانیدا دەڵێت: «چۆن دەتوانم زیندوو بمێنم لەشکری ڕووسان شاریان داگیر کردبێ» (ل:١٨٢). بەپێی بیرەوەرییەکان، قازی فەتاح لە شەڕ لەگەڵ سپای ڕووس دەکووژرێت و لە پاش چەند ڕۆژ تەرمەکەی لە مزگەوتی شادەروێش تەسلیم دەکەن.
سێهەم: قات و قڕی دوا ئەم کارەساتە. «هەزاران مرۆڤی چارەڕەش پاش گوشتاری قەزاقەکانی خوانەناس و غەددار کە لە برسان پێڕا دەهاتن، ئەوانیان بە تێکڕایی لە قەبری گشتی دەناشتن، ئەو شوێنە بە گۆڕستانی برسییەکان نێودێر کرابوو!».(ل:١٦٩). «گەنم و دانەوێڵە، بنەی هاتبوو، وەرزێڕەکان چ توانستی کاری کێڵان و زەوی‌وزاریان نەبوو. لە هەل‌و مەرجی ئەوتۆدا نەدار وبرسی و ڕووت و ڕەجاڵ کە بە تەنیا بە ڕواڵەت زیندوو بوون و بەس بە دەنگی نووساو و دڵی پڕ حەسرەت و بە ناڵینی پڕ سۆز دەکڕووزانەوە».(ل: ١٩٠-١٨٩). «… دوای ئەو گوشتارە، گرانی و قات و قڕییەکی بێ ڕادە گشت ناوچەی موکریان لە خۆ دەگرێ. بە وتەی بەساڵاچووان، تەنانەت خەڵک مەجبوور بوون گۆشتی سەگ و پشیلە بخۆن». (ل:٢١٢).

لە مێژووی فەرمی ڕووسەکاندا ئەم کوشتارە وەکوو سەرکەوتنێکی گەورە لەمەڕ سپای عوسمانی دایە (سپای عوسمانی لە ناوی شاری مەهاباد بوو و بەڵام توانستی بەرگری لەخۆ و شاری نەما، بۆیە هەر زوو پاشەکشەی کرد و شار بەجێ دێڵێت). بە ڕوانگەی (ڕیکۆر)ەوە مێژووی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە چەشنی پێویست چەواشە دەکرێت و ئەوەی بزر دەبێت مێژووی لێقەوماوانە. لێرەدایە کە بیرەوەری پاشماوەکانی کارەسات ئەتوانێت ڕێچکەیەی تر لە مێژوو بدۆزێتەوە. لە بیرەوەریەکانی کارەساتی ١٩١٦ی سابڵاغ نە تەنیا هیچ ڕشادەت و سەربڵیندییەکی ڕووسەکان شەمەند ناکرێت، بەڵکوو دڵ‌ڕەقی و بێ‌روحمی ئەوان بەرجەستە دەبێتەوە، لە لایەکی‌تر پاش کارەسات، کە بۆ مێژووی فەرمی دەسەڵات بە کۆتایی هاتن و سەرکەوتن بەسەر دوژمن پێناسە دەکرێت لە لایەن (بیرەوەری)یەوە وەکوو قۆناغێکی‌تر لە کارەسات دەنوێنێت، قات و قڕی و گرانییەک کە بەسەر شاردا دێت ڕوویەکی‌تری ئەم شەڕە نیشان ئەدات. لەم بیرەوەریانە کەسایەتی (قازی فەتاح) وەکوو نوێنەری گشت جەماوەری مەهاباد بە سیمبۆڵ دەکرێت و نەترسی و بەهێزی ئەو هێمایەک لە ڕۆحی پارستنی زێد و نیشتمانە، واتە لە گشت بیرەوەرییەکاندا قازی فەتاح هێمای گشت خەڵکی شارە،
ئەم هێمایە لە هەوڵی شەمەند کردنی چەمکی (خۆشەویستی لە ڕادەبەدەر) بۆ نیشتمانە، کەواتە کەسەکان لەبەر ئەوەی خۆشەویستی و داخی خۆیان بۆ شار نیشان بدەن، لە بیرەوەرییەکانیاندا، سەرچەشنێک (لێرەدا قازی فەتاح) بەرجەستە دەکەنەوە و دەیهێنە ناو قاڵبی (گێڕانەوەی) خۆیانەوە. هیچ یەک لەو هێمایانەی کە لە بیرەوەرییەکان دەوترێتەوە لای مێژووی فەرمی دەسەڵات مانای نییە و بەڵکوو ئینکار و نەرێنی لێدەکرێت.

ئەگەر دیسانەکە بە ڕوانگەیەکی ڕیکۆری سرنجی ئەم بیرەوەریانە بدەیەنەوە بەم دەرئەنجامە دەگەین کە کەسەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەم ڕووداوە تەنانەت بە شێوەی زارەکیش بێت بۆ جیلی داهاتوو هەناردە بکەن و لەلایەکی‌ترەوە –وەکوو فرۆید دەڵێت- قەبووڵی نەمانی (ئۆبژەی لە دەستچوو) بکەن، لە هەوڵی ئەوەدان سەرچەشنی ڕووداوەکە بگێڕنەوە. گێڕانەوەی سەرچەشنی ڕووداوەکان (هەر بەم جۆرەی ڕیکۆر لە (تۆزۆتان تۆدۆرۆف)ەوە دەیڵێتەوە) ڕێگەیەکە بۆ ئەهوەن کردنەوەی دەروونی مرۆڤ و هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئاقارێکی نوێیە کە دەبێتە (داهاتوو). گێڕانەوەی سەرچەرشنی ڕووداوەکان، گێڕانەوەیەکە کە ڕووداوەکان بۆ جیلی نوێ دەستەبەر دەکا. هەر بەو شێوەی ڕیکۆر دەڵێت:«ئەوە گێڕانەوەیە کە شێوەیەکی تایبەت لە دەستەمۆکردنی بیرەوەری ساز دەکا». بیرەوەرییەکانی کارساتی ١٩١٦ی مەهاباد پێکهێنان و دەستەمۆ کردنی بیرەوەرییەکە کە دژ بە گێڕانەوەی مێژووی دەسەڵات دەوێستێت و جاریکی‌تر ئێمە بەروڕوویی پرسیاری چۆنییەتی گێڕانەوە و بەرەڕوو بوونەوە لەگەڵ مێژوو دەکاتەوە.

——————————————————————-

سەرچاوە و پەراوێزەکان:

. خاطره و فراموشی. پل ریکور. ترجمه: ویکتوریا طهماسبی
. کووشتاری خەڵکی سابڵاغ بە دەست سپای ڕووس (١٩١٦). کارەساتی دەرسیم (٣٨-١٩٣٧). ژینۆسایدی ئەنفال (١٩٨٨)
. ئەوە بەو مانایە نییە ئێمە بۆ ئەم کارەساتانە هیچ دەقێکی مێژوویی یان شیکارانەمان نەنووسیوە، بەڵکوو مەبەست ئەوەیە نەمانتوانیوە چەشنێک لە تیۆریی یان لانیکەم دەلاقەیەکی تر بەرەو مێژوو بەکینەوە.
. گشت سەرچاوەکان لە کتێبی: کارەساتێکی مێژوویی، کوشتاری خەڵکی کورد بە دەست سپای ڕووسی تزاری ١٩١٦، عەزیز وەلیانی. چاپی دووهەم. سەقز، نەشری گوتار (١٣٩٧)، وەرگیراون.




ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ و خه‌ونێكی داستان ئامێز …ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا

“خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامیه‌ بۆ رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ”


ناوی رۆمان : سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا نووسینی : جه‌بار عوسمان ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌ : 206 تیراژ: 500دانه‌
ساڵی چاپ : 2018 به‌رهه‌می گروپی گوڵیار بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌


لێره‌و له‌م نووسینه‌م دا رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ ئاگردا ده‌خوێنمه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌رمه‌وه‌ بۆ ره‌چه‌ڵه‌ك و دروستكردنی لێدوانی ره‌سه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت مرۆڤ ده‌رك به‌وه‌ بكات، ئه‌و شعوره‌ له‌لای خۆی دروست بكات، كه‌ خوێدنه‌وه‌ی رۆمان جۆریًك له‌سه‌ربه‌ستی و ئازادی ده‌وێت . هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش كاتێك دێته‌ به‌رچاو له‌مانا سایكۆلۆژییه‌په‌تیه‌كه‌ی دووری بخه‌ینه‌وه‌ و دای بماڵین لێی، به‌ مانایه‌كی تر مه‌به‌ست له‌م جۆره‌ گفتوگۆیانه‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌، بۆ پرسه‌ بنه‌ره‌تی و سه‌ره‌كییه‌كان به‌گشتی و ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی، كه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌پرسه‌ سه‌ره‌كییكانی رۆمانه‌ وه‌ك و ئه‌ده‌ب و ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكان له‌سه‌ر دڵی بابه‌ته‌كان كه‌ خودی ، ده‌ق خۆی به‌شێكه‌ له‌و ئه‌زموونه‌ واته‌ كاتێك كه‌ ئیمه‌ ده‌زانین “خوێندنه‌وه‌” مانایه‌كی جیاواز له‌ مانا باوه‌ سایكۆلۆژییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت ، خۆ به‌خۆ له‌ وه‌ “دوورده‌كه‌وینه‌وه‌ “و جیا ده‌بێته‌وه‌ و پرسیاری ره‌سه‌ن و دروست له‌ دایك ده‌بن .

ئێمه‌ لێره‌دا به‌هیچ جۆریك به‌نیاز نین له‌روی زمانه‌وانییه‌وه‌ هیچ بڵێین به‌ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت ، مه‌به‌ستی خۆمان روون ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی رۆمان وا ده‌خه‌ینه‌ روو وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م رۆوه‌ له‌م كاته‌دا پایه‌یه‌كی گرنگی ئه‌ده‌به‌ و نهێنی خویندنه‌وه‌ و راڤه‌و ره‌خنه‌ و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌ جۆری له‌خۆ گرتووه‌ ، بێ له‌وه‌ی رۆمان له‌م رۆدا له‌قه‌یراناویترین دۆخیدایه‌ ، به‌ده‌ر له‌ قه‌یرانی نووسین خۆیشی كه‌واته‌ كه‌ باس له‌ كێشه‌ی رۆمان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ، له‌و باس و خواسانه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌ه‌ستن به‌ ژینالۆژیایی رۆمان وه‌كو ئه‌ده‌ب و به‌ستنه‌وه‌ی به‌تێڕامان و تێفكرینی وجودی و فه‌لسه‌فی و بون و نه‌بونه‌وه‌ و له‌ئاستیكی تریشیدا خراپ بون و كه‌وتنه‌ قه‌یرانی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ و لێره‌دا كیشه‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌بیت بۆ مانا گه‌وره‌كه‌و باسه‌كه‌ هه‌ستیار ده‌كات, واتا كیشه‌ی بون و نه‌بونی ڕۆمان وه‌كو ژانرێكی ئه‌ده‌بی دروست ده‌بیت, به‌ دیویكی تردا نه‌بینیی وه‌كو كێشه‌ و بایه‌خ پێنه‌دان و پشت گوێ خستنی ده‌بیته‌ به‌شێكی تری گرفته‌كه‌ و به‌هه‌ردووكیشیان به‌دوای خۆیاندا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ سواوه‌ی كه‌ مه‌سه‌له‌ی فرۆشتن و ئه‌زبه‌ر كردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك خه‌ڵكی نه‌شاره‌زاوه‌ ده‌بنه‌ پێوه‌رو بۆ “كێشه‌كه‌ – رۆمان “و بگره‌”كیشه‌”مانای فراوانتر و قوڵتر و گه‌وره‌تری هه‌یه‌ و له‌بنچینه‌شدا بۆ مشت و مڕی فه‌لسه‌فی گونجاو تره‌ وه‌ك مانا بازاڕی و باوه‌كه‌ی .

به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕۆڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ڕۆمان ، له‌ ڕووی بنیاتنان و له‌ جیهانی مۆدیرندا و خویندنه‌وه‌ وه‌كو”دۆكترینیكی – عقیده‌”یه‌كی شایان به‌خوڵقاندندنی فۆڕم و شیوازی جۆراوجۆر. یان به‌ مانایه‌كی تر به‌خویندنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌توانین لێكدانه‌وه‌ی درووست بۆ رۆمان بكه‌ین، واته‌ كاتێك رۆمان ده‌بێته‌ كێشه‌ و ئاوس ده‌بێت به‌ یه‌كه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ و ته‌كنیك و مێژو…هتد. ئه‌وه‌ مانا راسته‌قینه‌كانی رۆمان ده‌رده‌كه‌ون و خوێندنه‌وه‌یش ده‌بێته‌ ده‌رخه‌ری ئه‌و لایه‌ن و نهێنیه‌ شاراوانه‌ی ده‌ق و گه‌یشتنه‌ هه‌ناوی داهێنان- لێره‌وه‌ پرسه‌كه‌ به‌ره‌ و شوێن و بابه‌تی تر ده‌ڕوات، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌چینه‌ ناو كرۆكی باسه‌كه‌وه‌.

به‌گشتی داستانی ئه‌م رۆمانه‌ گێرانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی دووزه‌مه‌ن و دوومێژوو دوو قۆناغی مرۆڤی كورد كه‌ پڕن له‌به‌رخودان و گیان فیدایی و گیانبازی كه‌ له‌دنیای نوی َ و هاوچه‌رخدا هه‌میشه‌ دۆزه‌كان خوێندنه‌وه‌و تێفكرێنی هه‌مه‌ چه‌شه‌نه‌ له‌خۆده‌گرن هه‌روه‌كو یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانی (جۆرج باتای) ئه‌وه‌ بو كه‌ ده‌یگوت:”په‌سند “كردنی ژیان تا سه‌ره‌ مه‌رگ ” (1) بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌م رسته‌یه‌وه‌ بچینه‌ رۆمانه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بینین هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه‌ خۆی كێشه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی(نه‌ته‌وه‌یی و تاكه‌ كه‌سی) بڕوانه‌ لاپه‌ڕه‌ ( 19) ی رۆمانه‌كه‌ : ” هۆ دایه‌گیان . . بزانه‌ له‌ دوای كۆچی تۆ چی ڕوویدا !! ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه‌ ، كه‌سه‌ربڕه‌كان به‌سه‌ریان هێناین ” یان له‌ شوێنێكی ترداده‌ڵێت : ” ئای له‌تۆ جه‌نگ ، چه‌نده‌ نه‌فره‌ت لێكراویت ! كاتێك ناوت دێت هه‌موو خه‌ونه‌ جوانه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌یت ” دووزه‌مه‌نه‌كه‌ به‌ ڕونی له‌و دووڕسته‌یه‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌یه‌كه‌میان دا : ئاریشه‌یه‌كی ئاینی و میًژوویه‌.

له‌دووه‌میاندا : دۆزی نه‌ته‌وه‌و ڕیشه‌ مێژوویه‌كه‌ ئاوێزان ده‌بێـت به‌نوێ بوونه‌وه‌ی ئاینێك كه‌ دیرۆكی هه‌یه‌ واته‌ : له‌ ئاسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یدا، كێشه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ دیار ده‌خرێت، كه‌ به‌درێژای دیرۆك ، هه‌تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، كێشه‌ی په‌سه‌ندنی كردنی ژیان خۆیه‌تی،له‌م ئاسته‌یدا ڕۆمان ده‌بێته‌ (خه‌م) خه‌مێكی وجودی و قورس و خاڵی له‌ مانا سایكۆلۆژیه‌كه‌ی، وه‌كو ئه‌ده‌ب هه‌ڵگری په‌سه‌ند كردنی خه‌مه‌كانی بوون خۆیه‌تی ، كه‌ له‌ ئێستادا چه‌ندان بابه‌تی گرنگ و نیشتمانی هه‌ن فه‌رامۆش كراون و په‌راوێز كه‌وتون، هه‌روه‌كو چۆن (باتای) وتویه‌تی: “ئه‌ده‌بیات یا هه‌موو شتێكه‌ یا هیچ” (2) ئه‌ده‌ب كه‌ ده‌مانخاته‌ سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی (بوون) وه‌كو بابه‌تێكی گرنگ و پڕ له‌ به‌رپرسیارێتی، له‌م كاته‌دا ئه‌م ڕۆمانه‌ ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی پڕ له‌ كێشه‌ و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) وه‌رگیراوی مێژویه‌كی دیاری كراوی ژیانی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی كورده‌، (خه‌م) ی نوسه‌ر لێره‌دا دوباره‌ زیندوو كردنه‌وه‌ و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و دووزه‌مه‌نه‌ هاوشێوه‌ومێژوییانه‌یه‌ له‌ به‌رگێكی تێكه‌ڵ به‌ ئه‌فسانه‌و داستانی هونه‌ریانه‌و ئه‌ده‌بیانه‌ .

هه‌روه‌كو له‌ حیكایه‌تێكدا (خۆرخی لویس بۆرخیس) نوسیویه‌تی :”نوسه‌رێك سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، ئه‌و داوای یه‌ك ساڵ مۆڵه‌ت له‌ خوا ده‌كات تاكو بتوانێت كتێبه‌كه‌ی ته‌واو بكات.” ( 3) ، ئه‌مه‌ش دۆخی هه‌موو نوسه‌ر و دانه‌ر و كه‌سه‌ به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێی ئه‌ده‌به‌وه‌ (نوسه‌ر)ده‌بێته‌ به‌شێكی مه‌زنی كێشه‌كه‌و بوونی (نوسه‌ر)خۆشی ئاوێزان ده‌بێت به‌ (دۆگم _تقلید)ه‌كانی یاخی بوون كه‌ دژی لاسایگه‌رێتی و خۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌یه‌ له‌ پێناو گه‌یاندنی حه‌قیقه‌ت ، ئه‌ڵبه‌ته‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی به‌ جۆرێك ده‌وترێت كه‌ (كێشه‌) دار بێت ، چونكه‌ نوسینی بێ كێشه‌ واته‌ مه‌رگی نوسین و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ .

(كێشه‌) له‌م ڕۆمانه‌دا وه‌كو (بابه‌ت) جیاوازه‌ له‌ (ئایدیا)كانی نوسه‌ر وه‌كو (كێشه‌)،به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا یه‌كانگیرو هاو مانا له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه‌، (گادامیر) وته‌نی : ” ئاسۆی ڕابردوو به‌ شێوه‌یه‌ك بوو تێپه‌ڕی ،كه‌ بوو تێپه‌ڕی و ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه‌.”(4). به‌ڵام له‌ ڕوویه‌كی تره‌وه‌ زیندوویی و به‌ها داری خۆی ده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو(بۆڵ دێمان) هێمای بۆ بنه‌مای (….) هزری (نیچه‌) كردووه‌و گوتویه‌تی : “كه‌ پێكناكۆكی نێوان كامڵ بوونی مێژوویی و ئافراندنی هونه‌ری هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا ڕادیارده‌یه‌كی په‌یوه‌سته‌ به‌ مۆدێرنیزم و به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ ڕابردوو مێژووه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ ” (5) هه‌روه‌كو چۆن چه‌ندان نمونه‌ی زیندوو هه‌ن له‌ ڕۆمانه‌كه‌دا كه‌ باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و گوتانه‌ی سه‌ره‌وه‌، خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت خۆی بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ .

ئا لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ مانای (كێشه‌)سه‌ر به‌ساتی دروست بونی ڕۆمان خۆیه‌تی و زاده‌ی ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌ به‌ره‌و ڕووی ئاراسته‌ی گونجاوی خۆی ده‌ڕوات ، ئه‌وه‌تا , (ئێدمۆند هۆسیرڵ )ی فه‌یله‌سوف ی سه‌ده‌ی بیسته‌م گوتویه‌تی : (به‌ره‌و خودی شته‌كان. (6) من لێره‌دا ئه‌و دووهێڵه‌ درمی و زه‌مه‌نی ومێژووی و دیرۆكیه‌ ده‌به‌مه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ مۆدێرنه‌كه‌ی هه‌روه‌كو : (دێمان) ڕای وایه‌ : “له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام له‌ بنیاتی خۆیدا مۆدێرنه‌. “(7) هوشیاری لێره‌دا و له‌م ڕۆمانه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆگمه‌كانی نوسینی ڕۆمان و به‌ (دۆكترین ـ حقیقه‌ت) كردنیان و بردن و فڕاندن یان بۆ ناو یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه‌ خه‌می (نیشتمان و نه‌ته‌وه‌)یه‌ . ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و هوشیارییه‌ی كه‌ (كێشه‌) دروست كه‌ریه‌تی و به‌ ته‌نها كێشه‌ش ده‌توانێ ئه‌و ناسنامه‌یه‌ ببه‌خشێ و نوسه‌ر به‌ فێربوون و فێركردن له‌ ڕابردوه‌وه‌ , ئه‌و خه‌مه‌ په‌خش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ له‌ یاده‌وه‌ریاندا كاڵ ده‌بێته‌وه‌ یان خه‌ریكه‌ ڕوو له‌ نه‌مان ده‌كات .واته‌ له‌ ساتی خوێندنه‌وه‌و تێفكرینه‌كانی نوسه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و زیاد كردنی په‌ژاره‌ ده‌چین . چونكه‌ له‌ یه‌ك كاتدا (نوسه‌ر) فێربوه‌و (فێریش)ده‌كات كه‌سێك كه‌ فێربوونی ته‌ڵاق دابێ چ باكی به‌ په‌ژاره‌ هه‌یه‌ یان چی له‌ خه‌م بكات به‌ مانایه‌كی تر به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌ (فێربوون) زیاد ده‌بێت و په‌ژاره‌و خه‌مه‌كانیش گه‌وره‌ ده‌بن و زیاد ده‌كه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕاسته‌ . په‌ژاره‌و خه‌می نوسه‌ر كه‌سی نیه‌و چ په‌یوه‌ندیه‌كی سایكۆلۆژی ساتی پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه‌ .

به‌ هێنده‌ی فێربون و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌یه‌ . كه‌ تاكو ئێستا كه‌مترین خه‌ڵكی دوو دڵ و قه‌له‌ق كردووه‌ له‌ بواری دروستكاری و ڕۆماندا, وه‌ كه‌مترین گومان و داهێنان له‌و بواره‌دا گرتونیه‌تیه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی میلله‌تێك كه‌ خۆی فیدا ده‌كات و قوربانی ده‌دات و خوێن ده‌ڕێژێت و پرسیار ناكات !! (لائودزۆ) له‌ (دائود جینگ) دا ده‌ڵێ : (واز له‌ فێربوون بێنه‌ په‌ژاره‌ به‌سه‌ر ده‌چێت . (8) (كێشه‌) ی نوسینی ئه‌م ڕۆمانه‌ , خودی نیه‌و ناچێته‌وه‌ سه‌ر په‌ژاره‌ دنیایی و ماددی و خێرا ڕاگوزه‌ره‌كان به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست بردنه‌ بۆ پرسه‌ سه‌ره‌كی و نهێنی و فه‌لسه‌فی و وجودیه‌كان ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات لای خوێنه‌ر جێگیر بێت به‌ گواستنه‌وه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مووی (كلی) به‌ یه‌ك پێگرتنی پارچه‌یه‌كی ده‌ق (… ) به‌ شیكردنه‌وه‌ی بنیاتی ده‌قی گشتگیره‌كی كه‌ ئه‌مه‌ش لای یه‌كێكی وه‌كو (جولیا كریستیڤا) وا ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ پێی وایه‌ (….) له‌ ڕۆمانه‌كاندا شتێ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌ زۆر تر هێڵكاریه‌ : (پێكهاته‌یه‌كی وه‌رگیراوی بان كه‌سێتیه‌ (9).

هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و هاوارانه‌ هاواری نه‌ته‌وه‌ییه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانی گه‌ڵێكی سته‌م دیده‌و سه‌ركوت كراو، ئه‌وه‌ش بڵێین (جولیا كریستیڤا) له‌ كتێبی (معنی ولا معنی لتمرد) دا جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ تێوریزه‌ كردنی ئه‌ده‌ب وه‌ك و گه‌شتێك وایه‌ له‌ ناو ئاڵۆزی و نادیاره‌كاندا ,…(10) هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ ئه‌م رۆمانه‌ مان به‌‌كێشه‌‌ كرد ، بۆ ئه‌‌وه‌‌ بوو گرنگی و نرخی نوسینی نوسه‌‌ر و خوێندنه‌‌وه‌‌ی خوێنه‌‌ر به‌‌دیار بخه‌‌ین له‌‌ هه‌‌نووكه‌دا ، وه‌‌كو (بابه‌‌ك ئه‌‌حمه‌‌دی) له‌‌و باره‌‌یه‌‌وه‌‌ ده‌ڵێت : ” خوێندنه‌‌وه‌‌ له‌هه‌‌مبه‌‌ر سه‌‌ربه‌‌خۆیی ده‌‌ق وه‌‌فاداره‌”(11) و ئه‌‌ده‌‌بیاتیش به‌‌گشتی فره‌‌ جۆر و شێوازه‌‌ هه‌‌روه‌‌كو (ڕۆلان بارت) ده‌ڵێت : ” ئه‌‌ده‌‌بیات شتێك نیه‌‌ جگه‌‌ له‌‌ شێواز و شیوازی ئه‌‌ده‌‌بیاتیش بریتیه‌‌ له‌‌ ئامانجی ئه‌‌ده‌‌بیات” (12) .ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ش (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) كه‌ (كاك جه‌بار عوسمان) نوسیویه‌‌تی وه‌‌كو شێوازێكی نوسینی ئه‌‌ده‌‌بی خودی ئامانجه‌‌كه‌یه‌‌و لێره‌‌دا به‌‌ كێشه‌‌ی ده‌‌كه‌ین .

كه‌واته‌‌ ڕابردووی (گێڕانه‌‌وه‌‌)به‌‌قه‌‌ده‌‌ر ڕابردووی كاته‌‌ ، ته‌‌نانه‌‌ت گێڕانه‌‌وه‌‌ی نوسراویش مێژوویه‌‌كی زۆر درێژی هه‌‌یه‌‌ . به‌لام ڕۆمان شێوازێكی تایبه‌‌ته‌‌ له‌‌ (گێڕانه‌‌وه‌‌) ، كه‌ هه‌‌مان داهێنانی چیرۆكی درێژ و په‌خشان ئامێزه‌‌ به‌‌ پشت به‌‌ستن به‌‌ ڕیالیزم و به‌‌رهه‌‌می ئه‌‌زموون و خه‌‌یاڵه‌ نوێیه‌‌كانی تاكه‌ كه‌س(13) و ئه‌‌وانه‌ی‌ هاوڕان له‌‌گه‌‌ڵ مێژووگه‌‌رایی واده‌‌ڕوانن له‌‌ مێژووی ڕۆمان كه‌ په‌یوه‌‌ستن و په‌یوه‌‌ندیان ئه‌‌ندامیه‌‌ وه‌‌ ئه‌‌و وێنه‌‌یه‌‌ی كه‌ له‌‌ڕۆماندا ، بۆ نمونه‌‌ بالزاك هه‌‌یه‌‌تی، به‌ڵام ڕۆمانی تازه‌‌ وه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵیدا ڕه‌‌خنه‌‌ی نوێ ، ئه‌‌و كارنامه‌‌یه‌‌ ڕه‌‌تده‌‌كاته‌‌وه‌‌ كه‌ ئه‌‌و په‌یوه‌‌ست بوونه‌‌ مێژووی بێت(14) .ده‌‌رچون له‌‌ به‌‌رگی مێژوو ، یاخی بوون له‌‌ زه‌‌مه‌‌ن ، له‌‌ كاتێكدا كه‌له‌‌سلوكی زیاد ناكات به‌ بۆچوونی به‌نده‌ رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا چه‌ندین ڕیسكی مێژووی كردوه‌و لۆژیكی رۆمان و شێوازی نووسینه‌كه‌ش ئه‌و دۆخه‌ په‌سه‌ند ده‌كات بۆنمونه‌ گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كه‌سێتی قسه‌ بكه‌ین : (پیر شاهۆ و كاره‌كته‌ری نه‌سرین ) یان ( یه‌سنا – ئارین ) و هه‌روه‌ها ئه‌بینین نووسه‌ر زۆر به‌هاوسه‌نگی میًژوو ئێستای پێكه‌وه‌ به‌ستووه‌و له‌ هه‌ندێك شوێندا نووسه‌ر توانو سه‌لیقه‌یه‌كی سه‌رسام كه‌ر به‌كاردێنێت له‌ خوڵقاندنی ئه‌فسانه‌ی نوێ‌و هاوچه‌رخ كه‌به‌ بۆچوونی به‌نده‌ ئه‌مه‌به‌شێكی ئه‌ ئه‌فسوونه‌ی ده‌قه‌كه‌یه‌ كه‌ من سه‌راسمم به‌و هه‌ناسه‌یه‌ بۆنمونه‌ خوێنه‌ری به‌ڕیز ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ( ل 12 و 13 ) ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌و به‌جوانی ئه‌و كاتانه‌ وێنابكات كه‌ به‌زمانێكی پڕله‌ شیعریه‌ت و كوردیانه‌ نووسه‌ر سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میه‌ .

(مارسل پروست) ده‌ڵێت :” ژینی ڕاسته‌‌قینه‌‌ ژیانێكه‌ له‌‌ ئه‌‌نجامدا دوباره‌ ده‌‌یدۆزینه‌‌وه‌‌ ، دیار و ئاشكرایه‌‌ ته‌‌نیا فۆڕمی ژیان كه‌ له‌‌ڕاستیدا به‌‌ ئاكام ئه‌گات ئه‌‌ده‌‌بیاته‌‌) (15) هه‌‌ر له‌‌به‌‌ر ئه‌‌وه‌‌یه‌‌ كه‌ له‌‌و كاته‌‌وه‌‌ تا ئه‌‌مڕۆ ڕۆمان ویستویه‌‌تی زۆرترین ڕاده‌‌ ، به‌هره‌‌ ، له‌‌ ئه‌‌فسون و ئه‌‌و ڕاكێشانه‌‌ بونیادیه‌‌ وه‌‌رگرێت كه‌ گێڕانه‌‌وه‌‌ی چیرۆكی هه‌‌یه‌‌تی . <جیهانی ڕۆمان > جیهانی مۆدێڕن ، وه‌‌كو سیستمێكی به‌های عورفی و بڕیار گه‌‌لێك وه‌‌سف ده‌‌كرێت كه‌ هه‌‌موویان سه‌‌خت و به‌‌شت بوونه‌‌ هه‌روه‌كو چۆن ، زمانه‌ (واقعی – سیحریه‌ ) و تێكه‌ڵ به‌شعریه‌ت ڕه‌نگه‌كان و ئاگرو تێگه‌یشتنی سایكۆلۆژی مان له‌ ناو په‌رستگاو ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی گێڕانه‌وه‌كاندا بۆ شی ده‌كاته‌وه‌ و ه‌كو له‌لا 27دا هاتووه‌ : ” – من هێزی ئاشتی و خاوێنیم و جوانیم … هێزی ئه‌وه‌ت پێده‌به‌خشم ، هه‌میشه‌ به‌جوانی و شێوه‌ی خۆت بمێنیته‌وه‌ و ده‌رونت ئارام و بێگه‌رد بێت ، له‌هه‌موو هه‌ستێكی تاوان ” دواتریش نووسه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی ڕه‌نگه‌كانی ئاگرمان بۆ شیده‌كاته‌وه‌و ئه‌وماناسایكۆلۆژی و فه‌لسه‌فیانه‌ی ئاگرمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌ و نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ پسپۆریه‌سایكۆلۆژیه‌كه‌ی نووسه‌ر خۆی وه‌كو له‌ دیالۆگێكی تردا نووسه‌ر ده‌نووسێت : ” متمانه‌م پێبكه‌ دایكه‌ گیان … تائه‌و شه‌وه‌ی جه‌سته‌ی یه‌سنا له‌ نێو شه‌ڕی سه‌ربڕه‌كاندا بۆ ئاسمان هه‌ڵكشا ، وامده‌زانی هه‌مووئه‌و دیمه‌نانه‌م به‌خه‌ون بینیوه‌ ، ئه‌ز كاتێك ئه‌م رۆمانه‌ و چه‌ند رۆمانێكی تری نووسه‌ر (جه‌بار عوسمان) م خوێندووه‌ته‌وه‌ هه‌ستكردووه‌ به‌ڕاستی نووسه‌ر سه‌رقاڵی خۆخه‌واندن بووه‌ له‌كاتی نووسیندا كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پسۆڕیه‌كه‌ی نووسه‌ر خۆیه‌وه‌ وه‌كو (پارا سایكۆلۆژیستێك) .

ڕۆمان له‌‌م چاخه‌‌ماندا ، ئه‌‌و په‌‌خشان‌ هونه‌‌ریه‌‌یه‌‌ به‌‌مانا به‌‌رزه‌‌كه‌ی ، كه‌ زمانی ڕۆمانی په‌خشانی یه‌‌ (16) و ڕۆمان جیهانیكی تووند و ئاڵۆزه‌‌ ، كۆتایی ئاوێته‌‌ كردنه‌‌ ، چونه‌‌ ناو شێوازه‌‌ ، كه‌ ڕه‌‌گه‌‌زی گێڕانه‌‌وه‌‌ی په‌خشانی یه‌‌ له‌‌به‌‌ر ئه‌‌وه‌‌ی منداڵی داستانه‌‌ (17).ڕۆڵان بارت (R. barthes) ، له‌‌ هه‌‌ندێك له‌‌ نوسینه‌‌كا‌نی دا ده‌‌رباره‌‌ی ڕۆمان ده‌ڵێت : ” شایانی گونجاندنه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ كۆمه‌‌ڵگادا)” (18)بۆنمونه‌ گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆرۆمانه‌كه‌ی نووسه‌ر چه‌ندین رووداوو به‌سه‌رهات و چیرۆكی سه‌یرمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌وانه‌ : ” چیرۆكی نه‌مردو حه‌زره‌تی ئیبراهیم ” كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌چێژو له‌ پرسیاری منداڵێكه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌مان وه‌كو خۆی بۆده‌گێرێته‌وه‌ هه‌روه‌كو چۆن دنیای نووسینی ئه‌م رۆمانه‌ پڕه‌ له‌ داستان له‌وانه‌ : داستانی خۆشه‌ویستی : ( ئارین و مالك ) و به‌رخودانی ئه‌و دوو جه‌نگاوه‌ره‌ ئه‌وینداره‌ له‌ ل117 دا ده‌ڵێت : ” ئه‌و خاوه‌نی هێزێكی ئه‌فسووناوی و ویستی خۆیه‌تی ، ئه‌و شه‌رابی نه‌مری و هێزو جوانی به‌رده‌وامی ژیانی نۆشكردووه‌ ، ئه‌و ئێستا به‌شێكه‌ له‌رۆح و به‌نێو هه‌موو كه‌له‌به‌رێًكی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا دێت و ده‌چێت و ده‌توانێت به‌نێو ئاگرو هێزی له‌ ڕاده‌به‌ری دووژمندا بچێت و به‌شمشێره‌ قورس و تیژه‌كه‌ی و تێكیان بشكێنێت و پارچه‌ پارچه‌یان بكات ” . ڕۆمان سه‌‌ركه‌شه‌‌، شۆڕشێكی سه‌‌ركه‌شانه‌‌یه‌‌ به‌‌سه‌‌ر لاسایی كردنه‌‌وه‌‌ی ڕۆمانی ناسراودا، یاخود ڕێساكانی ڕۆمانی لاسایگه‌‌ری (19) .

میشال زیرافا (M. zeraffa) وای ڕوانیوه‌‌ كه‌ ڕۆمان سه‌‌ره‌‌تا له‌‌ ئاستی یه‌‌كه‌مدا ده‌‌ربڕینه‌‌ له‌‌ ڕه‌‌گه‌‌زی گێڕانه‌‌وه‌‌ی په‌خشانی، له‌‌ ئاستی دووه‌‌مدا حیكایه‌‌تیكی خه‌‌یاڵی یه‌‌ (20) ، له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌‌رده‌‌كه‌وێت یه‌‌كێك له‌‌ڕه‌‌گه‌‌زه‌‌ گرنگه‌‌كانی ڕۆمان (گێڕانه‌‌وه‌‌یه‌‌) و ئه‌‌ویش له‌‌ ڕێگه‌‌ی (خه‌‌یاڵ و ته‌‌كنیكه‌وه‌‌) وه‌‌ ده‌‌سته‌‌به‌‌ر ده‌‌بێت له‌‌ كارێكی نوێ و شایسته‌‌دا ، تێ ده‌‌گه‌‌ین ئه‌‌ده‌بی گێڕانه‌‌وه‌‌ ئه‌‌وه‌‌یه‌‌ كه‌ له‌‌ ڕوانگه‌‌ی (ئه‌‌فڵاتون‌)ه‌‌وه‌‌ ڕه‌‌گه‌‌زێكی تێكه‌ڵ و له‌‌ ڕوانگه‌‌ی (ئه‌‌رستۆ)شه‌‌وه‌‌ ڕه‌‌گه‌‌زێكی دابراو و ته‌‌واوه‌‌. ده‌توانین به‌وه‌ی كه‌ئه‌فلاتون (له‌‌ كۆماردا) بۆی جێهێشتووین ، ئه‌‌و جیاكاریه‌‌ بكه‌ین له‌‌ نێوان (گێڕه‌‌وه‌‌ی پوخت و لاساییگه‌‌ردا) یان له‌‌ نێوان خه‌‌یاڵگه‌‌و وێنه‌‌ گرتندا (21). به‌‌ گووته‌‌ی (ژان پۆڵ سارته‌‌ر) له‌‌ كتێبی (بابه‌‌تی خه‌‌یاڵیدا) : ” جیهانی خه‌‌یاڵی ئێمه‌‌ ، جیهانیكی ناڕاسته‌‌قینه‌‌یه‌‌ و هه‌‌ر وێنه‌‌یه‌‌كی خه‌‌یاڵی هه‌‌بوونی به‌‌سراوه‌‌ته‌‌وه‌‌ به‌‌ خه‌‌یاڵكه‌ره‌‌وه‌‌كه‌وه‌‌ (22) به‌ واتایه‌كی تر خه‌یاڵ دوو ئاستی هه‌یه‌ : ئاستێكیان خه‌یاڵكه‌ره‌وه‌یه‌و ئه‌وی تریان خوێنه‌ری ئه‌و خه‌یاڵه‌یه‌ و ئاستی چه‌شه‌ی خه‌یاڵه‌كه‌یه‌ و گێڕانه‌‌وه‌‌ گه‌‌لێك مانای هه‌‌یه‌‌ وه‌‌كو (سعید یقگین) له‌‌ وتارێكیدا له‌‌ ژێڕ ناوی (نڤریات السرد و موچعها)دا باس له‌‌وه‌‌ ده‌‌كات زاراوه‌‌كان له‌‌ هه‌‌ر پسپۆڕیه‌‌كدابن ، جۆرێكن له‌‌ به‌‌ده‌‌ست هێنانی ده‌‌لاله‌‌تی تایبه‌‌ت به‌‌و پسپۆریه‌‌ خۆی كه‌سایه‌‌تیه‌‌كه‌ دیاری ده‌‌كات، وه‌‌ به‌‌ بیروڕای فۆرمالیه‌‌كانی ڕووی ئه‌‌م تیۆریه‌‌ ، بانگه‌‌شه‌‌ی له‌‌دایك بونی زانستێكی نوێی ده‌‌كرد به‌‌ مانای(ئه‌‌ده‌‌بیه‌‌تی ئه‌‌ده‌‌ب) كه‌ له‌‌كاره‌‌كانی(فلادیمیربرۆب)دا ده‌‌رباره‌‌ی گه‌‌یشتنه‌‌ (السردیات – گێڕانه‌‌وه‌‌كان) وه‌‌كو (تۆدۆرۆف) خستیه‌‌ ڕوو ، په‌یوه‌‌ندی زاراوه‌‌ی ئه‌‌ده‌بی به‌‌ مه‌‌وداكانیه‌‌وه‌‌ له‌‌ ڕه‌‌وانبێژی و زانسته‌‌كانی تره‌‌وه‌‌ به‌‌ تایبه‌‌تی (شیعر و دراما) كاریگه‌‌ری به‌هێزی ئه‌‌زموونی (هونه‌‌ری شیعر)ی ئه‌‌رستۆی پیوه‌‌ دیاره‌‌.گێڕانه‌‌وه‌‌ پاشكۆ و شوێنكه‌وته‌‌ی شتێكی دیاری كراو نیه‌،‌ به‌‌ڵكو په‌یوه‌‌سته‌‌ به‌‌ سه‌‌رهه‌‌ڵدانی ڕۆمان له‌‌ دواییه‌‌كانی سه‌‌ده‌‌ی (18) و پاشتر ڕاو بۆچونه‌‌ جۆراوجۆره‌‌كان كه‌ بڵاو بونه‌‌وه‌‌ وه‌‌ هه‌‌ریه‌‌كه‌ له‌‌ زاراوه‌‌كانی گێڕانه‌‌وه‌ له‌‌ شێوه‌‌ی به‌‌كارهێنانی مانادا جیاوازی فره‌‌یان هه‌‌یه‌‌و گونجاویشه‌‌ .. كه‌ هه‌‌ر یه‌‌كه‌میان یان هه‌‌موویان به‌‌كاربێنێت وه‌‌ داهێنان په‌یوه‌‌سته‌‌ به‌‌ مه‌‌عریفه‌‌ی گێڕانه‌‌وه‌‌وه‌‌ و مامه‌‌ڵه‌كردنی به‌‌ جوانترین و وردترینه‌‌وه‌‌ بۆ وێنا كردن (23) (جیراڵد پرێس) له‌‌ كتێبی : (زاراوه‌‌ی گێڕانه‌‌وه‌‌دا) به‌‌م شێوه‌‌یه‌‌ پیناسه‌‌ی ده‌‌كات (گوتنێكه‌ یان هه‌‌واڵێك) وه‌‌ك به‌‌رهه‌‌مێنه‌‌ری كرده‌‌یه‌‌ك یان ئامانجێك كارو بونیاد و كرده‌‌ی بونیادی بۆ یه‌‌كێك یان زیاتر له‌‌ ڕووداوێك یان ئه‌‌ندێشه‌‌یه‌‌ك (چیرۆك) ، له‌‌لایه‌‌ن یه‌‌كێك یان زیاتره‌‌وه‌‌ (24).یان گێڕانه‌‌وه‌ به‌‌ تێكچرژانی ده‌‌نگه‌‌ هه‌‌مه‌‌جۆره‌‌كان و زیاتر له‌‌ هوشیاریه‌‌ك و بیروڕایه‌‌ك سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ جیهان ده‌‌ناسرێته‌‌وه‌‌ (25).ئه‌وه‌ی زانیمان گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ته‌كنیك و گێڕاوه‌ بۆ به‌نده‌ زۆر به‌ چێژ بوو هاوتا له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌سفی جوان و هونه‌ری بۆنمونه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ 121 دا به‌مه‌ده‌ست پێده‌كات: ” ئه‌وان وه‌ك شاره‌ مێروله‌ له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ هێرشیان ده‌هێنا . هێنده‌ زۆربوون ئه‌و پێده‌شته‌ی ، كه‌ چه‌مه‌كه‌ به‌درێژایی خۆی بۆی شۆڕده‌بویه‌وه‌ ، له‌ زۆری له‌شكری سه‌ربڕه‌كان ڕه‌شی ده‌كرده‌وه‌ . هه‌روه‌ها لاپه‌ره‌كامی تری وه‌كو : ( 127 ،129 ، 149 و 173 و هتد … ) كه‌ سه‌رسام بووم به‌و وه‌سف و نمونه‌ی ئه‌فسانه‌ی رووناكی ئه‌شكه‌وت و دنیایه‌كی پڕ له‌خه‌یاڵ به‌ چنینێكی ناوازه‌وه‌ . هه‌‌ربۆیه‌‌ كێشه‌‌كانی ناو ڕۆمانی(سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دابه‌‌شده‌ كه‌مه‌ سه‌‌ر چه‌‌ند ئاستێك و له‌‌گرنگترینی ئه‌‌و كێشانه‌‌ له‌‌ڕووی (گێڕانه‌‌وه‌‌وه‌‌) :

1/ گێڕانه‌‌وه‌ له‌‌سه‌‌ر ئاستی ڕه‌هه‌‌ندی مێژوویی :
مێژوو كه‌ره‌‌سه‌‌یه‌‌كی گرنگ و پڕ بایه‌‌خی ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌یه‌‌ و زۆربه‌‌ی ڕه‌هه‌‌نده‌‌كانی تریش لێره‌‌وه‌‌ سه‌‌رچاوه‌‌ ده‌‌گرن ، به‌‌جۆرێك بێ تێگه‌‌یشتن له‌‌م (ڕه‌هه‌‌نده‌‌) ڕه‌هه‌‌نده‌‌كانی تریش ئاڵۆز ده‌‌بن و درككردنیان زه‌‌حمه‌‌تێكی زۆری ده‌‌وێت ، ئه‌‌مه‌‌ جگه‌‌ له‌‌وه‌‌ی كه‌ ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ هه‌‌ندێك جیاكاری گرنگی تیایه‌‌ كه‌ به‌‌ته‌‌واوی دایده‌‌برێت له‌‌ (مێژوو) ، من لێره‌‌دا ته‌‌نها ڕه‌هه‌‌ندی مێژوویی ده‌‌خوێنمه‌‌وه‌‌ بۆ ئه‌‌مه‌‌ش ڕاو بۆچونی (تێۆری) چه‌‌ند بیریارێكم له‌‌وباره‌‌یه‌‌وه‌‌ وه‌‌كو نمونه‌‌ وه‌‌رگرتووه‌‌ له‌‌وانه‌‌ : * بۆچونی (فرانس بیكۆن) ده‌‌رباره‌‌ی مێژوو گرنگی و بایه‌‌خی خۆی هه‌‌یه‌‌ چونكه‌ به‌‌ڕای ئه‌‌م بیریاره‌‌(مێژوو) له‌‌ دوو به‌‌ش پێكدێت :
أ. مێژووی سروشتی ئه‌‌ویش پێكدێت له‌‌ : (-وه‌‌سفكردنی دیارده‌‌ ئاسمانی و زه‌‌مینیه‌‌كان و – وه‌‌سفكردنی باره‌‌ ده‌‌گمه‌‌نه‌‌كان )، كه‌ڕه‌‌نگدانه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌و هیزه‌‌ شاراوانه‌‌ی دوای باره‌‌ به‌‌رچاوه‌‌كان ئاشكرا بكات. ب/مێژووی شارستانیه‌‌تی ، پوخته‌‌ی مێژووی شارستانیه‌‌تی كه‌بیكۆن بانگه‌‌شه‌‌ی بۆ ده‌كات ، بریتیه‌‌ له‌‌: تۆماركردنی كار و كاردانه‌‌وه‌‌ی نێوان مرۆڤ و سروشت ، كه‌ بیكۆن بۆ سێ جۆر دابه‌‌شی ده‌‌كات ئه‌‌ویش :-

  • مێژووی ئاینی -مێژووی داهێنه‌‌ری(به‌‌رهه‌‌مداری) -مێژووی ژیان و چالاكی كه‌سه‌‌كان (26) به‌‌ پێی بۆچونه‌‌كانی بیكۆن رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ڕه‌هه‌‌ندی مێژوویه‌‌كه‌ی ڕه‌هه‌‌ندی (مێژووی شارستانیه‌‌تی)یه‌‌و به‌‌م پێیه‌‌ش ئه‌‌ركی كرۆكی مێژوو بریتیه‌‌ له‌‌یادخستنه‌‌وه‌‌و تۆماركردنی ڕابردوو به‌‌ شێوه‌‌یه‌‌ك كه‌ وێنه‌‌ی ڕوداوه‌‌كان به‌‌ڕاستی و واقعی وه‌‌ربگیرێت .
  • تائێڕه‌‌ وه‌‌كو مێژوو یان وه‌‌رگرتنی مێژوو وه‌‌كو كه‌ره‌‌سته‌‌ هیچ گومانیكی تیانیه‌‌ و پێم وابیت ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ له‌‌وڕووه‌‌وه‌‌ سه‌‌ركه‌وتنی گه‌‌وره‌‌ و باشی به‌‌ده‌‌ستهێناوه‌‌ به‌‌وه‌‌ی كه‌ زۆر له‌‌سه‌‌رچاوه‌‌ مێژووییه‌‌كانی بۆ نوسینی ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ به‌‌كارهێناوه‌‌ به‌لام له‌‌وێدا گرفته‌‌ ، كه‌ (ڕۆمان) بێت و ڕۆڵی تۆماركردن و نوسینه‌‌وه‌‌ی مێژوو ببینێت یاخود بیه‌‌وێ ڕۆڵێكی واببینێت ! ئه‌‌مه‌‌ ئه‌‌و باسه‌‌یه‌‌ كه‌من زۆر لام گرنگه‌‌ بیخه‌‌مه‌‌ ڕوو به‌‌وه‌‌ی كه‌ ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دێت و (مێژوو) ده‌‌كاته‌‌ كه‌ره‌‌سته‌ واته‌‌ هه‌‌نگاوی یه‌‌كه‌م خامی خۆی له‌‌و كه‌ره‌‌سته‌‌یه‌‌ وه‌‌رده‌‌گرێت و به‌‌كێشه‌‌ی ده‌‌كات له‌‌ڕێی (هونه‌‌ری نووسینه‌‌وه‌‌)‌ ، واته‌‌ ئه‌‌م ڕۆمانه‌‌ نه‌بۆته‌‌ تۆمارێكی مێژوویی یان (ڕۆمانیكی مێژوویی)‌ و به‌هۆی فه‌‌نتازیاوه‌‌ كه‌ ده‌‌ستی باڵای گرتووه‌‌ به‌‌سه‌‌ر مێژوودا له‌‌یه‌‌كتر جیاده‌‌بنه‌‌وه‌‌ و وێنه‌‌ زه‌‌خره‌‌فیه‌‌كان و خه‌‌یاڵ شوێنی بێژه‌‌ مێژوویی یه‌‌كان ده‌‌گرنه‌‌وه‌‌ .
  • به‌لام به‌‌ڕای(دیكارت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌‌و ڕوداوانه‌‌ی كه‌ مێژوو نووس ده‌‌یگێڕێته‌‌وه‌‌ به‌‌و شێوه‌‌یه‌‌ ڕوی نه‌‌داوه‌‌ كه‌ لێی دوواوه‌‌ چونكه‌ مێژوونووس وه‌‌ك گه‌‌شتیارێك وایه‌‌ دوور له‌‌وڵاته‌‌كه‌ی خۆی ده‌‌ژی و نامۆیه‌‌ به‌‌سه‌‌رده‌‌مه‌‌كه‌ی (27).ه‌‌ لێره‌‌دا مێژوو به‌‌و پێیه‌‌ی وێنه‌‌یه‌‌كی چنراوی (خه‌یاڵی )یه‌ كه‌واته‌‌ خودی مێژووش به‌‌یه‌‌كێك له‌‌ماناكان ده‌‌كه‌وێته‌‌ ژێڕ گومانه‌‌وه‌‌ و له‌‌و خانه‌‌یه‌‌دا داده‌‌نرێت و (ڕۆمان)نووسیش جارێكی تر كاری له‌‌سه‌‌ر ده‌‌كات و دایده‌‌ڕێژێته‌‌وه‌‌ و ڕوداوه‌‌كان پۆلێنده‌‌كات و(خه‌‌یاڵ و ته‌‌كنیكی هونه‌‌ری نوسین)ی خۆی به‌‌كاردێنیت به‌‌ ئایدیاكانی خۆی بارگاویان داكات به‌‌تایبه‌‌تی له‌‌ ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت شتێك ده‌رباره‌ی سروشت بزانێت ئه‌واده‌بێت هه‌ڵوێستێكی ئه‌زموونی بگرینه‌ به‌ر كه‌ تێیدا (ئه‌زموون)و (تێبینیكردن)به‌كاربهێنێت،(..)وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا ده‌یبینین وده‌یخوێنینه‌وه‌ كه‌ئه‌زموون به‌جۆرێكه‌ هه‌رده‌ڵێی له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كاندا ده‌ژین. به‌م شێوه‌یه‌ مێژوو به‌پله‌یه‌كی باڵا گۆڕه‌پانی به‌دیهێنانی مرۆڤه‌ . ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌بێگومان(كردار)ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات له‌ باشكردنی زانینه‌كانماندا. (28) (بیكۆن) ده‌یگووت:”یاده‌وه‌ری به‌سه‌ر مێژوودا زاڵده‌بێت”(29)بێگومان وته‌یه‌كی به‌نرخه‌ ، گه‌رته‌ئویلی بكه‌ین له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا ، له‌وه‌ی دا كه‌ڕه‌هه‌ندی مێژوویی و یاده‌وه‌ریی خۆیمان له‌بۆته‌ی رۆمانێكی هونه‌ری داپیشان بدات و له‌هه‌مان كاتیشدا وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نووكه‌ بخاته‌ به‌ر چاو كه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆرووداوه‌كانی مێژو وبكات و به‌گیروگرفت یان بكات .
  • 2/ گێڕانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی (وێنه‌و خه‌یاڵ):
    لێره‌دا له‌و ئاسته‌ ده‌دوێین كه‌نووسه‌ری رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، (كاك جه‌بار عوسمان ) به‌كێشه‌ی كردوون ، په‌یامی نووسه‌ر لێره‌دا تێپه‌ڕاندنی مێژوو و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ له‌ وێنه‌ی زه‌خره‌فی و فه‌نتازیاو شێوه‌كاریه‌وه‌ . گه‌شه‌وپێگه‌یشتنی درێژخایه‌نی ئازادی مرۆڤ ، به‌دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ و تواناكانی كاریگه‌ریی ئه‌و یاسایانه‌ ، بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان په‌یوه‌سته‌ (30)چونكه‌ “ڕووكه‌ش”ی ژیان ،ده‌بێته‌ گۆڕانكاری له‌ناوه‌وه‌ی (ده‌روون)ی مرۆڤه‌كان .كاتێك مرۆڤ ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌توانن به‌هاوكاری هاوشێوه‌كانیان ،چه‌ند كارێك له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌بێته‌ هۆی شێوه‌یه‌كی تر له‌نزیكبوونه‌وه‌و خۆناساندنیان (31)كاتێك شكسپیر ده‌نووسێت :”ئه‌وكاته‌ی ده‌روونم ، هه‌روه‌ك (چكاوك) له‌كاتی هه‌ڵاتنی تیشكی خۆرو ڕووناكبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون له‌قوڵایی خاكی تاریك ، له‌به‌ر ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت ئه‌وه‌ستێت وئاواز ده‌خوێنێت “،مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نیه‌ ،كه‌ قۆناغه‌كانی ژیانی (چكاوك)فێربێت .به‌ڵكو ئه‌یه‌وێت به‌هۆی یاده‌وه‌ رییه‌كان و ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه‌ وشه‌كان ده‌جوڵێنێت ،حاڵتێكی تایبه‌تی له‌ژیانی ده‌روونی ،له‌ خوێنه‌ردا دروست بكات (32).
  • ئه‌گه‌ر به‌وردی ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) بخوێنینه‌وه‌ چه‌ندان ڕسته‌وپه‌ره‌گرافی تێدایه‌ كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن نوسه‌ر به‌ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ چۆن ده‌سه‌ڵاتی(وێنه‌و خه‌یاڵ) ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌رمێژوو كه‌تواردا هه‌ر وه‌كو له‌ یه‌كێك له‌ وێنه‌ هونه‌ ریه‌كاندا له‌ لاپه‌ڕه‌ 127 دا ده‌ڵێت :” سه‌یری ئه‌شكه‌وته‌كه‌ بكه‌ن ، هه‌موو هێزی ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ ڕووناكی ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ وه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌ “یان له‌ لاپه‌ڕه‌ 121 ده‌ڵێت : ” ئه‌وانه‌ به‌مرۆڤ نه‌ده‌چوون ! به‌جانه‌وه‌رو ده‌عبایه‌ك ده‌چوون ، كه‌ له‌ ژێر زه‌مینه‌وه‌ هه‌ڵقوڵابێتن ،..” لێره‌وه‌ ده‌گه‌مه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌(خه‌یاڵ و وێنه‌)دوانه‌یه‌كی تێكهه‌ڵكێشن و لێك جیانه‌ كراوه‌ن له‌گه‌ڵ (كێشه‌)دا ئاوێزانن و به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر په‌ره‌گرافێكی ئه‌م ڕۆمانه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ (گێڕانه‌وه‌) له‌ڕێی (خه‌یاڵ ووێنه‌) وه‌ چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده‌و گه‌نجینه‌ یه‌كی به‌ به‌هایه‌ .
  • 3/ ئاسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن):
    له‌م ڕه‌هه‌نده‌ی(كێشه‌ی گێرانه‌وه‌)دا ،گه‌مه‌یه‌كی زۆر خێراو هونه‌ریانه‌ ده‌بیندرێت كه‌ له‌ڕووی ڕیتم و تیمپۆی نووسینه‌وه‌ ، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌، گێرانه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌م ئاسته‌ی دا هێنده‌ ته‌لیسماویه‌ هه‌ست به‌گۆڕینی(زه‌مه‌ن و شوێن)ناكرێت له‌ (سه‌رده‌م و كاته‌ جیاوازه‌كانی ناو رۆمانه‌كه‌دا ) هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بوو نه‌م توانی “دوانه‌ی زه‌مه‌ن وشوێن “له‌ یه‌كتری جیابكه‌مه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌زۆر ده‌رگیر وتێكه‌ڵن .له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت جادووت لێكراوه‌ ، له‌پڕشت رووده‌ده‌ن له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی ترو له‌زه‌مه‌نێك بۆزه‌مه‌نێكی تر ڕووداو گه‌لێك ڕووده‌ده‌ن و زنجیره‌كان پێش ده‌خه‌ن ، كه‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وێنه‌و وه‌سفه‌ هونه‌ریه‌كاندا ئه‌م رۆمانه‌ شوێن گۆڕكێ و زه‌مه‌نی زۆری تێدایه‌ كه‌ئاسان نیه‌ هه‌موویان ده‌ست نیشان بكه‌م. به‌ڵام ده‌توانم ئاماژه‌ به‌هه‌ندێكیان بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌رده‌كه‌وێت دووانه‌ی(زه‌مه‌ن وشوێن)زاده‌ی ئیقا ع وبیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ ووێناندنه‌كانی سروشتی كوردخۆیه‌تی ، له‌ڕاستیدا تاوه‌كو ئه‌مرۆ (كێشه‌ی شوێن و زه‌مه‌ن)له‌زاكیره‌ی هه‌رتاكێكدا به‌شێوازی جۆراوجۆر ماون و په‌یوه‌ندی ته‌نگاته‌نگیان هه‌یه‌و مه‌حاڵه‌ به‌بێ هیچ هۆیه‌ك و له‌خۆوه‌ دروست بووبن ، به‌ڵكو كێشه‌ی ڕیشه‌یی و ووجودی ئێمه‌ن له‌م نیشتمانه‌داو له‌ زه‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانداو له‌لای نووسه‌ریش به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كان ئاماده‌یی هه‌یه‌و له‌تابلۆیه‌كی هونه‌ریدا خۆی نمایش كردووه‌..چونكه‌له‌ ” هونه‌ردا جوڵه‌یه‌كی ناجوڵه‌یه‌”(33)وجوانترین ڕه‌گه‌ز له‌وكارانه‌ دا هه‌میشه‌ زیندوویه‌تیانه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ هونه‌ری شێوه‌كاریه‌وه‌ (34) “لوسینق” ده‌ڵێًت: “رۆمان هونه‌ری زه‌مه‌نه‌ ، نمونه‌یه‌كه‌ وه‌كو مۆسیقا ” (35) هه‌روه‌وها د.عبدالملك مرتاچ ده‌ڵێت:”زه‌مه‌ن، شه‌به‌حێكی وه‌همی ترسێنه‌ره‌ ..(36) له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، زه‌مه‌ن زۆر خێرا ده‌ڕوات و له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌رخۆو هێمن و ورد ناتوانین لێی غافڵ بین ، ڕووداو له‌دوای ڕووداو دێت و (شوێن وزه‌مه‌ن)ده‌گۆڕێت …كه‌به‌زمانی د.عبدالملك مرتاچ (تۆڕی گێڕانه‌وه‌) دروستده‌كات له‌هه‌مان كاتدا ئاراسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن)یش دیاریده‌كات . هه‌ربۆیه‌ ئه‌م رۆمانه‌ توانیویه‌تی له‌م ئاسته‌شدا كێشه‌ی قوڵ و فه‌لسه‌فی نمایش بكات و خۆی به‌ كێشه‌ بكات وبایه‌خ وگرنگی خۆیمان بۆده‌ربخات ……
  • 4/ (كاره‌كته‌ر)/
    له‌م ئاسته‌دا ئه‌وه‌ی لای من كه‌زۆر شایانی سه‌رنج و لێوورد بوونه‌وه‌بوو ، ئه‌وه‌بوو كه‌له‌م رۆمانه‌دا (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا، كه‌سایه‌تی زۆرو زه‌به‌ندوجۆراوجۆرنین و جێی سه‌رنجی منی خوێنه‌ر بوو كاتێك ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ ده‌بینم له‌نووسین كه‌چی كاره‌كته‌ركان هه‌موویان به‌یه‌ك زمان و به‌ڕیتمێكی شیعری ده‌دوێن ، به‌جۆرێك گه‌ر ناوه‌كان نه‌نووسیت و ناوی كاره‌كته‌ر دیارنه‌بێت دركی ناكه‌ین هی كێیه‌ و ونه‌ و خاوه‌نی ده‌نگی جیاوازی خۆیان نین كه‌ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه‌ یه‌كێك بووله‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ربوونی (كێشه‌)ی گێرانه‌وه‌ له‌لای كاره‌كته‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و رۆمانانه‌ی تری نووسه‌ر كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌زمانی جیاوازو ئازاد ده‌په‌یڤین كه‌به‌بۆچوونی به‌نده‌ ئه‌مه‌ خاڵی لاوازی رۆمانه‌كه‌یه‌ و خۆئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌شی شاعیر بێت ئه‌واهه‌مووكاره‌كته‌ره‌كان (وه‌كو شاعیر) قسه‌ده‌كه‌ن ….
    به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌و به‌پێویستی نازانم هیچی له‌باره‌وه‌ بلێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كان خۆیان له‌ یه‌كتری جیا نه‌ده‌كرده‌وه‌و ئازاد نه‌بوون به‌ڵكو نووسه‌ر هه‌مویان به‌زمانێك و به‌ڕیتمێكی دیاری كراوو له‌یه‌ك چووده‌دوێ، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێ دیالۆگ هه‌ن په‌ڕیون یان مانیه‌كی نیه‌ بۆنمونه‌ : خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ لاپه‌ڕه‌كانی : (ل72 كۆتا په‌ره‌گراف دێڕی شه‌ش تاكۆتایی یان بڕوانه‌ ل69) ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دیالۆگانه‌ن كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كان رۆڵیان له‌ گێڕانه‌وه‌و به‌كێشه‌كردنی ئه‌م رۆمانه‌دا هه‌یه‌ و هه‌رخۆشیان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئایا له‌ سه‌ر ئاستی كاره‌كته‌ر رۆمانی(سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) كه‌نووسه‌ره‌كه‌ی “كاك جه‌بار عوسمان “ه‌ خاوه‌نی كێشه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌ یان نا؟!!!
  • كۆتایی :
    ڕۆمان به‌( سیما , ,شێوه‌ ـ شكڵ ) یه‌كانی دیاری ناكرێت به‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌ مه‌دلوله‌كانی دیاری ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ بیری خه‌یاڵكه‌ره‌كه‌وه‌ (41) ئه‌وه‌تا نوسه‌ر چه‌ندان نمونه‌ و به‌ڵگه‌ی به‌ هێزی به‌یان كردووه‌ له‌م باره‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئاخاوتنه‌كانی پێشومه‌وه‌ كه‌ ده‌توانرێت مه‌دلوله‌كانی به‌ باشی بخوێنرێته‌وه‌ و ئه‌ركی خوێنه‌ره‌ كه‌ به‌ ( ڕژد – جددی ) بدوێت و بتوانێت ده‌قی ناواه‌زه‌و شاكاره‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌ بخوێنێـه‌وه‌و ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نها بۆچوونی خۆمان وه‌كو خوێنه‌ر به‌یان كرد ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری ئه‌م شاكاره‌ كوردیه‌ن .

ڕێبازمحه‌مه‌د جه‌زا
17/5/2019

((سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان))
1_ (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێك هاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق , وه‌رگێڕانی (مه‌سعود بابایی) ، له‌ بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ (56) چاپی یه‌كه‌م ,هه‌ولێر (2005) كتێبی سێ هه‌م ل 135 2 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 137 3 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 139 4 (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق , وه‌رگێڕانی (مه‌سعود بابایی) ، له‌ بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما زنجیره‌(22)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر(2007) كتێبی چواره‌م ل 20 5 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 19 6 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 19 ـ 20 7 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 54 8 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 55 9 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 7 10 _ مجموعه‌ حیوارات مع (جولیا كریستیفا ) ، مجله‌ المدی)عدد (16) السنه‌ الپانیه‌ (1997)ص 40 11- (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی): پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی دووهه‌م ، وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ (56)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل124 12- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل23 13- رۆمان چییه‌ ؟
14- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه‌ الروایه‌- بحپ فی تقنیات السرد، عالم المعریفه‌ 240كانون الاول 1998ێ16 15- (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی یه‌كه‌م ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوتر ل3 16- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه‌ الروایه‌- بحپ فی تقنیات السرد، نفس المصدر السابق ، ص 16 17- نفس المصدر ص27 18- نفس المصدر 37 19 نفس المصدر 66 20- نفس المصدر 15 21- بیرنارفالیت ؛ النص الروائی ؛ ترجمه‌ ؛ د. رشید ؛ منشورات iv ,Nathan ,paris,1992ص38 22-(بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی یه‌كه‌م ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ل33
23- ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووتاره‌كه‌ی ( سعید یقگین-،فی المسگلح السردی العربی)كه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت دا بڵاو بۆته‌وه‌ . 24- ئاوا ت محه‌مه‌د : له‌ په‌راوێزه‌وی: (گێڕانه‌وه‌و ئاماژه‌ نادیاره‌كانی به‌ رله‌ ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند) گۆڤاری ئاینده‌ ژماره‌ 47 ی ساڵی 2003 ،ل47 25- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل26 26- كامه‌ران محه‌مه‌د : ڤیكۆو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو : (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی ڕه‌خنه‌ییه‌ ) ، سلێمانی 2006، ل54 27- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل70 28- هه‌مان سه‌رچاوه‌ل97 29- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 119
30- سیدنی فنكلیشتاین : ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه‌ له‌میوزیكدا ، وه‌رگێڕانی : ستاركریم ، پیاچوونه‌وه‌ی : ع.ج.سه‌گرمه‌ ، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپی یه‌كه‌م سلێمانی 2005ل11-12 31- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل 12 32- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل10 33- ستارقادر : وێنه‌كێشان چییه‌؟-(كۆمه‌ڵه‌ وتار) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی بزاڤی رۆشنبیریی سلێمانی زنجیره‌ی ژماره‌”16″چاپی یه‌كه‌م 2006ل131 34- هه‌مان سه‌رچاوه‌ل131-132 35- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه‌ الروایه‌ ، نفس المصدر السابق، ص199 36- نفس المصدر السابق ص 199




پرسیاره‌كانی نائومێدی! … وریا مه‌عروف

ئه‌و نائومێدیه‌ قووڵه‌ی ئێمه‌ تیایدا خه‌ریكه‌ غه‌رق بین له‌ كوێیوه‌ هات! بۆچی ناتوانین لێی ده‌ربازبین؟ و تا بینه‌ قاقامان له‌ ژان و ئازاری هه‌ڵكێشاوین، ژیانی لێ كردووینه‌ته‌ زبڵدان، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌و و داهێنه‌ره له‌ هه‌ره‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ گرنگیه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێ بخاپێندرێت، به‌ڵكو ده‌كرێت ڕێنیشانده‌ر بێت و په‌ی چاكه‌ و ڕاستی ببات و ڕێگاكانی بدۆزێته‌وه‌، ئه‌ی بۆچی تاكی ئێمه‌ كوێرانه‌ خۆی ده‌خاته‌ ته‌ڵه‌ی ته‌ڵه‌كه‌بازانه‌وه‌؟ ئه‌و چاوچنۆكی و جوانی و باشی ئارامی كردنه‌ قوربانیه‌ له‌پێناو چی؟ مه‌گه‌ر ئامانجی ژیان چیه‌؟!
خواستی مرۆڤ له‌ چوارچێوه‌ ئینسانیه‌كه‌یدا چیه‌؟ جه‌وهه‌ری ژیان چیه‌؟ كێن ئه‌وانه‌ی ده‌خاپێندرێن؟ بۆچی سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ست و درككردن به‌ خراپیه‌كان و تێپه‌ڕبوونی ئینسانی كورد به‌ ده‌یان ئه‌زموونی هاوشێوه‌ كه‌چی ده‌كه‌وێته‌ هه‌مان ته‌ڵه‌وه‌؟ بۆچی فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ و خاپاندن بووه‌ته‌ موده‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕاستی و جوانیه‌كان ده‌كوژن ده‌یگشتێنن!.
بۆچی ڕۆژ به‌ڕۆژ چاولێكه‌رانی ئینسانه‌ خراپه‌كانی ئێمه‌ ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن؟ بۆچی گه‌ر خراپه‌كار نه‌بیت هه‌ست به‌ كه‌می ده‌كه‌یت؟ بۆچی گه‌ر ته‌ڵه‌كه ‌و فێڵ نه‌كه‌یت ئه‌وانیتر به‌كه‌مت ده‌زانن و گۆشه‌گیر ده‌كرێی؟ بۆچی مرۆڤه‌ باشه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ په‌راوێز ده‌خرێن؟ بۆچی جوانی و باشی شه‌رمه‌زار ده‌كرێ؟ ئه‌ی باشی و چاكی له‌ كوێوه‌ بێت؟ ئه‌ی جوانی له‌ كوێوه‌ بێت؟ ئارامی له‌كوێوه‌ بێت؟ بۆچی بیركردنه‌وه‌كانمان ده‌مانباته‌ سه‌ر رێگاكانی یه‌هودا و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی دۆزه‌خ…
ئێمه‌ له‌چی ده‌گه‌ڕێین به‌دوای چیدا وێڵین؟ چ ڕێگایه‌كی تر ماوه‌ تاقی‌بكه‌ینه‌وه‌؟ له‌ چه‌قی زبڵخانه‌یه‌كداین و زیاتر ڕۆ ده‌چین، به‌كوێ ده‌گه‌ین؟ به‌ره‌و كوێ هه‌نگاومان هه‌ڵگرتووه‌ بۆ كه‌وتووینه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م ڕێگایانه‌ كه‌ ڕێگای ئینسان نین!
ئه‌م كێبه‌ركێی كوشتنی جوانی و چاوچنۆكیه‌ به‌كوێمان ده‌گه‌ینێ؟ به‌ته‌ماین كه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی خۆمان؟ كه‌ی پرسیار له‌خۆمان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌موو ژانه‌ ئه‌م هه‌موو ئازاره‌ ئه‌و نائارامیه‌ی به‌هیچ شتێك ئارام نابێته‌وه‌ له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟




باڵ باڵێن و جیابونەوەی حیزبەکان … شوانە حسن ابوبکر

باڵ باڵێن یاخود جیابونەوە حیزبەكان بەسەر چەند باڵێكدا، كولتوورێكە كە بە درێژایی مێژوو خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەكەمانی نەكردووە، بەڵكوو لە چەندین وێستگەی سیاسیدا زیانی بەركەوتووە، لەلایەكی ترەوە بەردەوامیی جیابوونەوە لەناو حزبەكان، پێمان دەڵێت بنەمایەكی دروست و واقعی نەبووە بۆ دروستكردنی حیزبی نوێ، بەڵكە ئامانجە كەسییەكان لە دواوەی ئەم ھەنگاوانەوە بوون.

دەسپێكی ئەم كولتوورە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جیابوونەوەیەی لە ساڵی ١٩٦٤ لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕووی دا، پاساوی ئەم جیابوونەوەیەش، گوایە ئەوە بوو كە ئەم حیزبە لەلایەن بنەماڵەیەكی دیاركراوەوە سەركردایەتی دەكرێت، كەچی لە كۆتاییدا جگە لە خزمەتكردن بە ئامانجی چەند كەسایەتییەكی سیاسی، گەورەترین زیانی بە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد گەیاند، لەوكاتیشەوە تا ئێستا، چەندان جیابوونەوە لە حیزبەكاندا ڕوویان داوە، هەر بۆ نموونە ئێستا یەكێتیی نیشتمانی جگە لە سەركردایەتیكردنی لەلایەن چەند بنەماڵەیەكەوە، ھاوكات بۆ پڕكردنەوەی پۆستە حكومییەكانی كابینەی نۆیەم، بەرگێكی بنەماڵەیی تەواوی پۆشیوە و ھەر سەركردە و خەریكی پێشنیازكردنی كوڕەكانیەتی بۆ پۆستە حكومییەكان.

جیابوونەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامی و دروستكردنی كۆمەڵی ئیسلامی بە ھەمان بیانوو، گوایە سەركردایەتیی بزووتنەوەكە لەلایەن بنەماڵەیەكی دیاریكراوەوە بەڕێوە دەبرێ و تاكڕەوی لە سەركردایەتیدا ھەیە، بەڵام لە ئێستادا پۆل پۆل لە كادیرانی ئەم حیزبە جیا دەبنەوە، كە دواھەمینیان سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بوو، بە بیانووی نەبوونی دادپەروەری لە حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن چەند كەسێكی نزیك لە ئەمیری كۆمەڵ، كە تا ئێستاش كادرانی ئەو حزبە، رێكخستەكانیان جێدەهێڵن.

دواتر ساڵی ٢٠٠٥ باشووری كوردستان گەورەترین جیابوونەوەی بە خۆیەوە بینی، ئەمیش جیابوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بوو لە یەكێتی، دروشمە دیارەكانی ئەم بزووتنەوەیە، دژایەتیكردنی بەبنەماڵەییكردنی حیزب و ھێنانەپێشەوەی گەنج بوو، بەڵام ھەمان پەتا ئەم بزووتنەوەیەشی گرتووەتەوە و لە رێگەی چەند كادیرێكی دیاری ئەم بزووتنەوەیەوە، گلەیی بەبنەماڵەییكردنی ئەم حیزبە و نەبەستنی كۆنگرە و بریاری تاكڕەوانە و پەراوێزخستنی گەنجان گەیشتووەتە ئاستێك، چەندین سەركردە و كادیری جیابوونەوە و چاوەڕێ دەكرێت لەگەڵ بەستنی كۆنگرەدا، جیابوونەوە ی گەورەتر رووبدات.

پاشان ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، كە لەلایەن بەرھەم ساڵحی جێگری سكرتێری یەكێتی لە سەرەتاوە موژدەی ھێنانی دادپەروەری و كۆتاییھێنانی حیزبی بنەماڵەیی بە ھاودیدان و لایەنگرانی دەدا، بەڵام زۆر كاتی پێویست نەبوو بۆ ئەوەی بزانین مەبەستی سەرەكی لە پێكھێنانی ئەم حیزبە چی بووە، لە كوتاییدا دەركەوت تەنها بۆ خزمەتكردنی حەزە كەسییەكانی كەسی یەكەمی دامەزراوە، ئەوەندە بەس بوو كە یەكێتی رازی بێت بە پاڵاوتنی بۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، ئیدی ھەموو ھاوڕێ و ھاودیدانی بەجێھێشت و لە ھەمووی گرینگتر بێئومێدكردنی سەدان گەنجی ئەم وڵاتە بوو.

ئێستاش نەوەی نوێ، ھەر كە سەرەتای دروستبوونی ئەم جووڵانەوەیە كەسی یەكەمی وای نیشانی جەماوەر دا كە گوایە دژی بنەماڵە و تێكەڵكردنی بازرگانییە بە سیاسەت، بەڵام دەركەوت مەبەستی سەرەكی لە پێكھێنانی ئەم جووڵانەوەیە، برەودانی زیاترە بە بازرگانییەكەی و بڕیاری تاكڕەوانە و بەبنەماڵەییكردنی جووڵانەوەكە، كە كار گەیشتە ئاستێك ھەردوو فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق و كوردستان ھەڵوێست وەربگرن و بەشێكی دیار لە سەركردەكانی جیا ببنەوە، بە ھەمان ئەو بیانووەی كە جووڵانەوەكە بەڵێنی دابوو كۆتاییان پێبێنێت.




کوردماکس و ماڵە هەژارەکان! … جیهاد موحەمەد

لەم مانگی ڕەمەزانەدا، ئێواران تەلەفزوێنی کوردماکس بەردەوام سەردانی ماڵە هەژارەکان دەکات و سفرە و نان و خوانی هەژارانەیان پیشان دەدات.
ئەم پیشاندانی نان و خوانی هەژارانەی ئەم ماڵ و خێزانە بەڕێزانە گوایە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەزەیی و دڵتەنگیی دەوڵەمەندەکانە، بۆ ئەوەی ماڵە هەژارەکان ببن بە جێگەی بەزەیی دەوڵەمەندەکان و خێر و سەدەقەیان پێ بکەن و هاوکارییان بکەن.
جارێ پێش هەموو شت، ئەم کاری ڕاگەیاندنە، کارێکی هەتا بڵێی دواکەوتووانەیە، کار و ڕاگەیاندنێکە، کە تێکشکانی کەسایەتیی ئەو ماڵ و خێزانانەی بە دوادا دێت، بە تایبەتی تێکشانی شکۆی منداڵ و گەنجەکانیان.
هەڵەبەت لەو باوەڕەدام، هەرچ خێزان و ماڵە هەژارێک ئەگەر هۆشیاربن ڕێگە بەوە نادەن ئەم ڕاگەیاندنانە خۆیان بکەن بە ماڵەکانیاندا و سفرە و خوانی هەژارانەیان پیشان خەڵک بدەن و ببن بە جێگەی بەزیی و خێر و سەدەقەی ئەم خێزان و ئەو خێزانی دەوڵەمەند.
بەڵام بە داخەوە، زۆرێک لەو خێزانە هەژارانە بێ ئەوەی گوێ بدەن بەوەی کە ئەمە سوکایەتیکردنە بە خۆیان و بە منداڵەکانیان و بە گەنجەکانیان، ڕێگە بەم ڕاگەیاندنە دەدەن و بە وردی سفرەی خاڵی ئێوارانیان پیشان جەماوەری تیڤیەکەیان دەدەن.
هیچ شتێک لە دنیادا هێندەی بەزەییپیاهاتانەوە منداڵ و گەنجەکان تێکناشکێنێت و کەسایەتیان بریندار ناکات. ئەو منداڵانە هاوڕێی منداڵیان هەیە لە گەڕەک و لە قوتابخانەکاندا، دەبن بە جێگەی بەزەیی منداڵانی دیکە لەبەرئەوەی کەمدەرامەتن وناتوانن وەک خەڵکی ئاسایی بخۆن و لەبەرکەن و بدڕن. منداڵ بەم پەروەردەکردنە فێری ئەوە دەبن، کە ئاسایی بێت ببن بە جێگەی بەزەیی، فێری ئەوە دەبن دەست لە خەڵکی پانبکەنەوە، لە جیاتی ئەوەی فێر بکرێن لەسەر مافی ڕەوای خۆیان پەنجە بکەن بە چاوی بەرپرسە حکوومیەکاندا، لەسەر نادادپەرەری هەڵبدەنێ و قبووڵی هەژاریی خۆیان نەکەن.
ئەم جۆرە پەروەردەیە، پەروەردەیەکی زۆر قێزەون و ناشیرین و دواکەوتووانەیە. ئەوەی ئەم تیڤیە دەیکات، لە مایەپوچیی ڕاگەیاندنەکەیانەوە سەرچاوە دەگرێت، لە عەقڵێتێکەوە سەرچاوە دەگرێت، کە چارەسەری دادپەروەریی بەوە دەزانن، کە دەوڵەمەندەکان خێر و سەدقە بکەن بە هەژاران.
ئەم جۆرە لە ڕاگەیاندن، ئەو پەڕی بێ حورمەتیە بەو ماڵ و خێزانانە دەیکەن، ئەو پەڕی کاری نامرۆییە، ئەو پەڕی دەستێوەردانە، لە کاسە و کەوچک و جۆری خواردن و هەستان و دانیشتنی ئەو ماڵانە، کە چۆن لەسەر سفرەکانیان کۆ دەبنەوە و چۆن دایکە بەڕێزەکەیان کەوچێک شۆربا دەکاتە قاپی بەردەم هەریەکە لە ئەندامانی خێزانەکەیەوە.
ئەم جۆرە لە ڕاگەیاندن، کە وەک دەوترێت سەر بە حیزبێکە لە حیزبەکانی کوردستان، خۆیان بە موچەی بەرز کار دەکەن لەم کەناڵەدا، مانگانە بە دەیان دەفتەر دۆلار خەرجی خۆیان و کەناڵەکەیانە. لە جیاتی ئەوەی داوای دادپەروەریی بکەن، لە جیاتی ئەوەی ڕەخنە لە حکوومەتی کوردستان بگرن، کە چۆن سەروەت و سامانی خەڵکی داگیرکردووە و خۆیان و حیزبەکانیان بەوپەڕی خۆشگوزەرانیەوە لەسەر حسابی میللەتی داماو و ماڵە هەژارە بەڕێزەکان دەلەوەڕێن، لە جیاتی ئەوەی پێ لەسەر دادەپەروەریی کۆمەڵایەتی و دابەشکردنێکی دادپەروەریانە دابگرن، دەیانەوێت لەم ڕێگە چەوتەوە تەماشاکەرانی تیڤیەکەیا زیاد بکەن و خەڵکی فێری هەناسە هەڵکێشانی سارد و ئاخ و ئۆف بکەن.
لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە ئەم کارە قێزەونەی ڕاگەیاندنی ئەم کەناڵە، چەند کارێکی دواکەوتووانە و ناشیرینە، لە ڕووی سیاسیشەوە بێدەنگ کردنی خەڵکیە، بەو واتایەی کە هەڵەی دەوڵەمەندەکانە کە هاوکاری ماڵە هەژارەکان ناکەن، بۆیە هەژاریی و داماویی و ڕەشورووتیی لە کوردستاندا هەیە.

ئەم بیرکردنەوەیە، لە بیرکردنەوەیەکی ئاینیەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاینی ئیسلام وا بانگهێشت دەکات بۆ ڕۆژووگرتن و مانگی ڕەمەزان، کە حیکمەتەکەی ئەوەیە خەڵکی هەست بە ئازاری برسێتیی بکەن، بۆ ئەوەی بەزەییان بە هەژاراندا بێتەوە و خێر و سەدەقە بکەن و یارمەتی هەژاران بدەن، ئەم دیدگایە، دیدگایەکی دواکەوتووانەیە، چونکە ئەوە لە بێ دەسەڵاتیەوە، لە نەزانینەوەیە، خەڵکی فێری بێ دەسەڵاتیی و نەزانین دەکات، خەڵکی فێری بێدەنگیی دەکات.

ئەم جۆرە پەروەردە و ڕاهێنانە پەروەردەیەکە، خەڵکی فێری ئەوە دەکات کە ئاساییە دەوڵەمەند و هەژار هەبن، کە لە ڕاستیدا کێشەکە ئەوەیە کە نادادپەروەریی هەیە لە دابەشکردندا، ئەو نادادپەروەرییە کارێکی سروشتیی نییە و بەشی خوا نییە، کە هەژارەکان خوا ئەوەندەی پێداون و دەوڵەمەندەکانیش هەر پێدانی خوایە و هەر لایەکیان شانیان ئەو دەوڵەمەندیی و هەژارییە هەڵدەگرێت! هەژاریی و دەوڵەمەندیی لە نەبوونی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیەوە سەرچاوە دەگرێت. چارەسەر پێداگرتنە لەسەر دادپەروەریی و حوکمی دادپەروەریانە، نەک بەزەیی پیاهاتنەوە و دڵتەنی دەوڵەمەندەکان بە هەژاراندا.
بە بڕوای من ئەمە کارێکی سیاسیی گەندەڵ و چەپەڵی لە پشتەوەیە.
هیوادارم بە زووترین کات ئەم تیڤیە و هەموو تیڤیەکان و ڕاگەیاندنەکانی دیکە واز لەم کارە ناشیرین و بریندارکردنەی هەژاران بهێنن.

جیهاد موحەمەد
٢٠/٥/٢٠١٩




نامه‌كانی ئیشق … 17 … سه‌ردار جاف

هه‌موو به‌یانییه‌ك

51 – ئه‌م به‌یانیه‌ جوانیه‌كه‌ت له‌ ڕه‌نگی یاقوته‌كانی ده‌ریا ده‌چێ، زه‌نگیانه‌ت له‌ گه‌وهه‌ری ماسی بۆ ده‌چنم، به‌ شه‌پۆلی ده‌ریاوه‌ گوژم ده‌خۆم و ده‌خزێمه‌ گڵێنه‌ی چاو و سۆما و له‌ گه‌ڵ بریسكانه‌وه‌ی زه‌نگیانه‌ روحێكی ئاوی پاكتر له‌ ده‌ریا ده‌ده‌ینه‌ ڕۆژگاره‌ لێڵه‌كانی نها، نیگاكانم سه‌ما له‌ سه‌ر تاڵ تاڵی بسكت ده‌كا، زوله‌یخایه‌ك بیت بۆ روحی ئاو، جه‌للاده‌كانی ئیشق نیشتیمانی دڵمانی ته‌نیوه‌، ماڵه‌كانی ئه‌وێ پڕپڕن له‌ شه‌مولانه‌ی قێز له‌ ئه‌وینداری ده‌كه‌نه‌وه‌، هێشتان به‌ به‌رائه‌تی دله‌كانه‌وه‌ نامۆن، من و تۆ تازه‌ به‌ تازه‌ باوه‌ش به‌و ڕه‌نگاڵییه‌ زه‌نگیانانه‌ هه‌رزه‌ییانه‌ی ناخمان ده‌كه‌ین و كه‌فوكوڵی ئیشقمان به‌ سه‌ر ئاو ده‌بارێنین وه‌ك به‌له‌مێكی بچوك بچوك به‌ ده‌ریایه‌كی قوڵ و مه‌نگدا ڕێ ده‌بڕین به‌ دار به‌له‌مێكه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ك ده‌ده‌ین و له‌ زنه‌یه‌كی كوێستانانی وڵات ده‌نیشینه‌وه‌، كزه‌ بایه‌ك به‌ روومه‌تی كارمامزیته‌وه‌ ده‌لكێن ، وای به‌ حاڵی ئه‌وانه‌ی ڕێگری له‌ سه‌رشێتی و مه‌ست بوونی ئه‌و دڵانه‌ ده‌كه‌ن، دواتر هه‌ر بۆ خۆیان گڕ ده‌گرن و ده‌سوتێن، ژه‌زانم له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێت دابه‌ستووه‌، گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر .

3 / 5

52 – سه‌به‌ته‌یه‌ك هه‌نجیر به‌یانیت شیرین و جوان بكا، قردێله‌ی تاریكی بقرتێنێ و له‌ ئاسۆوه‌ خۆر سه‌ره‌تاتكێی خۆی بكاته‌وه‌، گوێسه‌بارانه‌ به‌ شه‌سته‌بارانی ئیشقه‌وه‌ ته‌ڕ بكا و ئاپۆڕای ده‌سله‌ملانێ بخولقێنێ، پێڵوی چاوه‌كان له‌ ده‌ریای ئیشقه‌وه‌ هه‌ڵبێن و شه‌پۆلی به‌تاو له‌ ناخمانا لرفه‌ی بێ و بازبازێنی سه‌ره‌ رَێی كانیمان بێ، مه‌گه‌ر من و تۆ وه‌ك ماسی و ئاو نه‌بین ئه‌وه‌ نییه‌ بێ یه‌ك هه‌ڵناكه‌ین، خه‌رمانمان گڕ ده‌گرێ و ژین ڕێن نوێبوونه‌وه‌مان ون ده‌كا به‌یانمان ده‌بێته‌ دوێنێی یاساغی خۆشه‌ویستی، حه‌رفه‌كانی ئۆقره‌ بوون وێڵ ده‌بن و له‌ سۆراغیان شێتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ین، ئه‌و ده‌مانه‌ ئێمه‌یش مرۆڤگه‌لێكی ونین و به‌ خۆ نازانین، ته‌نها مه‌یلی لێو جووت بوونێ سبه‌ینان ده‌كاته‌ ڕێ نیشانده‌ری دۆزینه‌وه‌ی خودی ون و دێنه‌وه‌ مه‌نزڵ، خرمژنی گڤه‌ی با ڕامان ده‌ته‌كێنێ، هه‌وره‌ بروسكه‌ ئۆخه‌ییمان پێ ده‌دا، ناتوانێ نه‌ بمان سوتێنێ نه‌ له‌قمان بكا، ته‌نها ئاوبارانی ته‌ڕمان ده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕێی ئیشق، ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ینه‌ دیاری بولێڵێكی گزنگی وڵات و خه‌ره‌ند ده‌تارێنین، ئه‌رێ ئه‌وه‌ گوڵه‌ فێر بووه‌ له‌ باخچه‌ بپشكوێ و چه‌كه‌ره‌ بكا تا ناخی لێڵ بوو پاك بكاته‌وه‌، تۆ له‌ دڵی منا چرۆ ده‌كه‌ی و دڵم ئینجانه‌ی لك و پۆپ و ڕه‌نگه‌كانته‌ له‌ گوڵ گوڵتر.. 6 / 5

53 – ئه‌م به‌یانییه‌ وه‌ره‌ نێو چاوه‌كانمه‌وه‌ با پێڵوه‌كانم به‌ ئارامی لێك بنێم و ببنه‌ گاردی بۆی خوماربوونی جوانیه‌كانی سپێده‌ت، وه‌ره‌ نێو هه‌ناسه‌مه‌وه‌ با تومتومانی گزنگ له‌ منت ون نه‌كا، له‌ نێو هزرمدا بنوو با گێژه‌ڵوكه‌ی بیابان ئه‌نفالت نه‌كا، ئه‌وان فێره‌ كاری قێزه‌ونن نه‌با به‌ره‌و نوگره‌سه‌لمانی نامۆبوون ڕاپێچت بكه‌ن، ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ ته‌ك ته‌لیسمی سیحراوی بێ هاوتایی جوانیتا له‌ خه‌ڵوه‌تی دڵما بێ باكانمه‌ ده‌فه‌ ده‌روێشیه‌كه‌ی ته‌ریقه‌تو زیكری خه‌ونه‌كانت لێبده‌ ، ئه‌رێ …..! ئه‌و پیاوه‌م دڵ و بیرت زۆر ده‌مێكه‌ ختوكه‌ی ته‌مه‌نی بۆ لێ ده‌دا، له‌ ژێر ده‌واری ڕه‌وه‌ندیما بسه‌كنێ با هه‌میشه‌ گه‌رمێن و كوێستانان پێكه‌وه‌ بكه‌ین، له‌ زنه‌ی هه‌نگوینی ئیشقا بتوێینه‌وه‌، به‌ گیان به‌خشینم قایل بی له‌ به‌ر تۆزی پێدا خوێنم لێ ده‌چۆڕێ له‌ بن پێیه‌كانتا ده‌بمه‌ مه‌خسه‌ره‌ی ئیشقت ، تۆ گوڵێكی له‌ هیچ باخچه‌یه‌ك وێنام نه‌بینیوه‌، تۆ هه‌ر تۆی ……7 / 5

54 – نازانم خه‌ونه‌ یا خه‌یاڵه‌ ئه‌م به‌یانییه‌ لێم بۆته‌ مۆته‌كه‌ و ده‌سرازه‌ی هۆگربوونم به‌ سات و یاده‌وه‌رییه‌كانمان شه‌ته‌ك ده‌دا، كه‌چی وا ساباتی ئه‌ندێشه‌م له‌ سه‌فه‌رێكی خۆڵه‌مێشی ئاڵاوه‌و جگه‌ له‌ تۆی كه‌سی دیكه‌ی هاوڕێگا نه‌كردووه‌، ته‌ونه‌كانه‌ جاڵجاڵۆكه‌ییه‌كانی ئه‌وین له‌ گه‌ردانه‌ی به‌رزی خه‌یاڵما گرێ داوه‌ و ئیدی خه‌ونم به‌ خه‌ونه‌وه‌ گرێ ده‌ده‌م و ساباتیش فێنكترین به‌یانی خۆی له‌ سینگ و به‌رۆكی ژنێتی تۆ ده‌نێ، گوڵه‌ قه‌وزه‌ییه‌كان بڵقن به‌ لقی گێلاسه‌وه‌ ئاڵاون و ئه‌م سه‌رچۆپییه‌م لێ ده‌گرێت و هه‌ڵپه‌ڕكێی كۆته‌ڵم بۆ داده‌به‌ستێ، له‌م نیشتیمانه‌ی ناخما ته‌نها گاڵته‌جاڕی ڕشبه‌ڵه‌كی گرتووه‌ و كه‌یفسازی له‌ غیابدایه‌، خه‌زانێك به‌ سه‌ر ڕه‌گی مه‌یلم داوتراوه‌، به‌ دووی سه‌رفیرازیا عه‌وداڵه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌بێ كه‌ی بێت به‌ سه‌ر ئه‌و ده‌ریای نێوانمانا ده‌ست بگرین و قوله‌ پێیه‌كانیشمان به‌ ئاسته‌م ته‌ڕ بن ، ببینه‌ ئه‌و ماسییه‌ باڵداره‌ی سه‌ر ده‌ریا و ئه‌وینداران ئیره‌ییمان پێ ببه‌ن، ترس و له‌رز و خۆ شاردنه‌وه‌ بڕه‌وێنه‌وه‌، به‌یانیان به‌ مۆزیكێ دڵت بیخوازێ وه‌ئاگات بێنمه‌وه‌ ، ئه‌م دوورییه‌ ورد و خاش كه‌ین گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر … 8 / 5

55 – ئه‌م به‌یانیه‌ به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌ به‌ په‌ڕه‌ی سه‌ر دڵته‌وه‌ سه‌رقاڵم و تۆیش شیلاوی شه‌ككه‌رباری هه‌ناری لێوت به‌ سه‌ر لێوه‌ شه‌قار شه‌قار بووه‌كانما ده‌ڕژێنی، دێم و چاو ده‌بڕمه‌ سۆما و نیگا شه‌رمنه‌كانی بێ جووڵه‌یی و هه‌ست شۆك بووت كه‌چی چاوه‌ هه‌نگوینییه‌كانت ئاگرن و له‌ هیشك هه‌ڵاتن و تینوێتیم ده‌ئاڵێن، ئه‌مه‌ چ شنه‌بایه‌كی ئیشقه‌ له‌ بن په‌نجه‌كانته‌وه‌ ده‌ڕێسرێم و ده‌بمه‌ به‌ن بۆ به‌رماڵی بن پێیه‌كانت تۆیش نوێژی ئیشقتم له‌ سه‌ر داده‌به‌ستی ، به‌ ریتم و ئاوازی باران سروودی ماچ ده‌ڵێینه‌وه‌، مارشێكی نیشتیمانی خۆشه‌ویستیم به‌ ده‌م هه‌ناسه‌ و له‌ره‌ی ده‌نگه‌ به‌ سۆزه‌كه‌ی مه‌یلته‌وه‌ بۆ ده‌چڕی، بیر له‌ بالكۆنی پێكه‌وه‌ییمان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ دوا سه‌فه‌ری ماندوو بوونما غیابی بوو, چه‌ند جوان بووی به‌ مناڵییه‌وه‌ له‌ هۆڵ و ناندینه‌كه‌ ده‌مبینیته‌وه‌، ئااای هه‌ستت پێ نه‌ده‌كردم چاوه‌كانم پڕ پڕ ده‌بوون له‌ تۆ و گریان ، ئه‌رێ ئه‌وی رۆژێ و ئه‌و به‌یانه‌ گه‌نم ڕه‌نگیم بوونه‌ سوار چاكه‌كه‌ت و باغی له‌ش سه‌ر مه‌ستێكی بێ په‌رده‌ بووبه‌ ده‌ورتا ده‌توایه‌وه‌، ئه‌وی ڕۆژێ شه‌رابێكی سبه‌ینانمان نۆشكرد و به‌ نێو یه‌كا غلۆر بووینه‌وه‌ توامه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و سپێده‌ منیش وه‌ك تۆ له‌ گوڵ گوڵتر بووم بۆ تۆ ….. 10 / 5

56 – ئه‌م به‌یانییه‌ تۆ پڕ خۆشی و منیش لێوڕێژی بیركردنت، ئه‌م به‌یانییه‌ بیری ئه‌و دیمه‌نه‌ جوان و سه‌رنج ڕاكێشه‌ی ئه‌و چڕه‌ دووكه‌ڵه‌ ده‌كه‌م، به‌ره‌و ڕووخسارت هه‌ڵده‌كشێ و كوڵم و نیگای چاوه‌كانت له‌ ژێره‌وه‌ ته‌لیسمێكی سیحراوین خوێنم ده‌بزوێنن، نوقم بوونت له‌ نێو قاگی دووكه‌ڵدا بێهۆشبوونی روحم ده‌خولقێنێ، بیری ئه‌و په‌نجه‌ ناسكانه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌ نه‌رم نه‌رم ته‌رمی جگه‌ره‌ی له‌ ئامێزی خۆی ده‌نێ و هێدی هێدی به‌ره‌و به‌ره‌و گه‌ردن و له‌بی ناسكت هه‌ڵده‌كشێ، لێوه‌كانت وه‌ك ئه‌وه‌ی لێوه‌كانم بكرووژێنێ به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ له‌ نێو ڕه‌نگ هه‌ناری لێوتا ده‌گیرسێنه‌وه‌ و مژ له‌ فلته‌ری جگه‌ره‌كه‌ ده‌ده‌ی و قه‌ف قه‌ف دووكه‌ڵ ده‌بێته‌ رووحی من و به‌ سه‌ر هه‌ستی پڕ چێژتا ده‌توێمه‌وه‌، ئیدی لێو و چاو و كوڵم و ته‌واوی سیمات له‌ ژێر فڵچه‌ی ئه‌و نیگاركێشه‌ی دووكه‌ڵ تابلۆیه‌ك ده‌ڕه‌نگێنن هێشتان هیچ نیگاركێشێ وه‌ك خۆی ته‌وزیفی نه‌كردووه‌، له‌ تۆوه‌ فێری بۆنكردنی دووكه‌ڵ بووم، له‌م دونیای دوور مه‌وداییه‌ماندا بیری هه‌ناسه‌ی پڕ گڕی دووكه‌ڵیت ده‌كه‌م، تا مێشكم زاخاو بدرێته‌وه‌ بۆن و چێژه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانت هه‌رگیز لێیان تێر نابم .. 11 / 5

57 – به‌یانییه‌ و به‌ پاكی و به‌رائه‌ت و ده‌ستنوێژی ئیشقوه‌ به‌رده‌رگای ماڵت لێ ده‌گرم، من هه‌ڵاتووی شارێكم نوقمی دۆڕان و تۆران و درۆ و فانتازیا و خۆ هه‌ڵكێشانم، سه‌ر لێشێواوێكی نێو فشقیاتی شار بووم، پێكه‌نینه‌كانم درۆ بوون، هه‌نگاوه‌كانم پڕ بوون له‌ ساخته‌، سڵاو و مه‌رحه‌باكانم چوو بووه‌ خولیای ئه‌وانه‌وه‌له‌ نوگره‌ قووڵ و دووره‌كان ده‌چوو، چاوه‌كانم سۆزانی بوون، خه‌تای خۆم نه‌بوو به‌ خه‌تایانه‌وه‌ ده‌لكانم، من ڕۆژ دره‌خته‌كانی ژیانم ئاو نه‌داوه‌ شه‌ویش گۆڕه‌كانی سه‌یوان هه‌ڵبده‌مه‌وه‌، فێر نه‌بووم وه‌ك دراو دوو ڕوو بم هه‌مان نرخیشم هه‌بێ، ژرۆ بكه‌م و سوێندیشم به‌ درۆ بڵێمه‌وه‌و ته‌نها په‌رستگایشم بن، ژینێك له‌ ته‌نگیدا گوزه‌ری كرد و له‌ شارێكا بچوك بۆوه‌، له‌ زێی بچوك پلكژبوومه‌وه‌ و له‌ هه‌یبه‌سوڵتانێ غلۆر بوومه‌وه‌ بۆ پایته‌ختی سه‌هۆڵبه‌ندان، كچێ دوژه‌م به‌ نیگاكانت تێر تێری ڕۆشنایی سبه‌ینانم بكه‌، لێم مه‌گره‌ كه‌ زۆرم خۆشده‌وێی و هه‌ڵزناوه‌ بۆ باڵا بوون تا به‌ ئیشق ڕا گه‌یشت، گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر …… 13 / 5

58 – ئه‌م به‌یانییه‌ جوان جوانه‌ له‌ تۆ ده‌چێن ڕوون ڕوون وه‌ك نیگای چاوه‌كانت ده‌تریفێنێ، ئاونگی سه‌ر په‌ڕه‌ گوڵ له‌ پرچه‌ ته‌ڕه‌كه‌ت ده‌چێ، ئه‌م سپێده‌ لاسایی تۆ ده‌كاته‌وه‌ گه‌ره‌كێتی وه‌ك ته‌نووره‌كه‌ت كورت كورت بێ و خه‌ڵكی تامه‌زرۆی مانه‌وه‌ی بكه‌ن، ئااای چه‌ندم خۆش ده‌وێی كه‌ سروشتیش لاساییت ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ شه‌قامی چۆڵی ئه‌ندێشه‌ما ڕاده‌گوزه‌رێم تا له‌ خۆتم ئاڵێنی، له‌م سروشته‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ شاعیرێكی بێ تۆ دڵشكاوم، ئاوازی به‌سته‌ی له‌نجه‌كانتم لێ ده‌چۆڕێ ، كه‌سێ لێم تێ ناگات و ناپرسێ كه‌سێ نازانێ حه‌سره‌ته‌كانی ناوه‌وه‌م بۆ بریقه‌دارن، بۆ خۆم ده‌زانم زبڵدانێكی دۆڕاوه‌، تۆیش نها له‌ شه‌خته‌به‌ندانی هاوینتا گڕم تێ به‌ر بده‌، ژڵم چه‌په‌ڵترین ئاشقی سینه‌ و به‌رۆكته‌، له‌ مزگه‌وتی دڵتدا ڕكاته‌كانم دابه‌ستووه‌و دڕنده‌ترین بانگده‌ری ئیشقم، بۆنی بارووتی ماچتم لێ دێ، قه‌وانی نیگاكانمان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كچێ كاتێتی شه‌پۆلێكی بارانی به‌لێزمه‌م تێبگری تا وه‌ك تۆ بم …. 14 / 5

59 – لێوم به‌ لێوه‌ ئاڵه‌كانته‌وه‌ شین بۆته‌وه‌، هه‌ناسه‌م گوێ له‌ ئاه و هه‌سره‌ته‌كانی ماچت ده‌گرێ ، ئه‌م سپێده‌ نوقم و خه‌ڵتانی بیره‌وه‌ری گه‌ڕنه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌مم ئه‌ندیشه‌می قۆرخكردووه‌، شه‌كه‌ت و ماندووی نێو ستاسیۆنی سه‌نتڕاڵی پایته‌ختم، نازانم ماچه‌كانت ورد بكه‌مه‌وه‌ یا پرچه‌ ته‌ڕه‌كه‌ت به‌ نافوری ڕه‌نگاوڕه‌نگی شار، له‌ خه‌یاڵدانی ئه‌م سپێده‌م یاده‌وه‌رییه‌كانت ده‌بنه‌ حه‌رف و وشه‌ و ده‌یانخوێنمه‌وه‌، له‌ دیمه‌نی نێو بوزه‌كانا وێنه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌كانت ده‌بینم، له‌ ترامه‌كان بزاوته‌ سه‌ركێشییه‌كانت بزه‌م ده‌ده‌نێ، له‌ ترافیكه‌كانا هه‌ڵوێسته‌كانت سۆراغ ده‌كه‌م گورج و گۆڵییه‌كانت ده‌بنه‌ چرای ڕێم، له‌ شه‌وی ڕابردووی نێو خه‌یاڵم نیگاكانت ده‌بنه‌ هاوڕێم و شه‌قام شه‌قام و هوتێل هوتێل له‌ گه‌ڵمدا پیاسه‌ی كۆبنهاگن ده‌كه‌ن له‌ نێو له‌ره‌ی مۆبیله‌كه‌یشته‌وه‌ ده‌نكت كزه‌ی سه‌رمای دوای نیوه‌ شه‌و ده‌ڕه‌وێنێ و گه‌رم گه‌رم ده‌مدێنێ، له‌ گڵۆپه‌ بریسكه‌داره‌كانیشا ڕه‌نگ گوڵی تۆم ده‌بینی گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر….. 15 / 5 .

ئه‌لمانیا




کەرامەتڕێزان لە سایەی خیانەتدا … کاوە جەلال

خیانەت، کە ئێمە ڕەخنەییانە وەک فێنۆمێن پێوەی خەریک دەبین، هەمیشە خلیسکان، لەڕێدەرچوون یان ڕۆچوونی کەسی خیانەتکارە. کەس سێنسەکانی (حەواسەکانی) بە ناکۆکی بارگاوی بوون و گرژیون، کەواتە “هۆشی لای خۆ نەماوە” و بۆیە لەڕێی باو دەردەچێت: دەبێت بە خیانەتکار. بێگومان شێوەی دیکەی خیانەت هەن کە بۆ ئێمە بابەتی پێوەخەریکبوون نین، وەک: “ناچارکردن”ی کەسێک بۆ خیانەت، جا ئەوە بە تەعدای سێکسی بێت لە خۆی یان لە کەسێکی نزیکی و ئەوجا بۆ نموونە فیلمگرتنی کردارەکە، یان ڕزگارکردنی کەسێک و خانەوادەکەی بێت لە برسێتی، کە پاشان بۆ خیانەت ناچاربکرێن، و هتد.

بێگومان خیانەت شادیهێن نییە، بۆ نموونە وەک سیخوڕی نییە کە زۆر دەشێت بەهۆی ماسکگۆڕکێ و گرتنەبەری ڕێگەی دژوارەوە ڕەهەندی چێژبینین لە خۆ بگرێت، بەڵکو سەرەنجامی پەیوەندیی نێوکەسییە (ئینتەرپێرسۆنالە). ئەم پەیوەندییە وا دەکات کە کەس پشت بکاتە گرووپی (گەلی، نەتەوەی، دەستەی هەڤاڵانی) خۆی و بەرژەوەندییەکانی گرووپ بخاتە مەترسییەوە. لێ کەس لەم خلیسکانەیدا هەمیشە دەزانێت کە لە بەرچاوی هەر تاکێکی گرووپەکەی ڕسوا بووە، یان گەر خێڵەکی بێت و پێکەوە لەتەک خێڵەکەیدا خیانەتی کردبێت، دەزانێت لە بەر دیدی خێڵانی دیکەدا کێشی ئاکاریانەی دابەزیوە. بۆیە خیانەتکار ئارامی لێ دەبڕێت و بە ناسۆرەوە ژیانی “بەڕێ دەکات”، لێ هەستکردنی بە خۆی وەک ڕسوابوو لەنێو گرووپدا پتر ترس لە ناخیدا دەهێنێتە گۆڕێ و بۆیە پڕبوغز و ڕقاوی لە هەر جووڵەیەکی کردارنوێنانی نێو ژینگەی خۆی دەڕوانێت. ئاخر خیانەتکار ڕابوردووی خۆی دۆڕاندووە: ڕۆژەکانی پێکەوەژیانی ڕاستگۆ و ڕاشکاوانە، داڵدەدراویی خۆی لەنێو ئەواندا کە مایەی ئارامیی دەروونی بوو، ئەوجا پێکەنین و گۆلمزی پڕسۆزی هەڤاڵانە، قاقای پێکەنینەکان بۆ یەکدی و لەنێو یەکیدیدا، و هتد، ئەمانە و زۆری دی پێکڕا وەک شەوە بەسەر سەری خیانەتکارەوە زیتدەبنەوە – بۆ هەر کوێ بڕوات، ئەو جۆرە ڕەوشانە لەم لا یان لەو لاوە سەردەردێننەوە. خیانەتکار نەبەختیارترین کەسی نێو گرووپەکەیەتی.

بێگومان پاڵهێزەکانی خیانەت فرەشێوەن. بۆ نموونە دەشێت چەند کەسێک پلانی پرۆژەیەک دابنێن، هاوکات ئاگامەندانە کەسێکی نزیکیان، کە ویستوویەتی بەشدار بێت، لەو پرۆژەیە وەدەربنێن، ئەوجا کەسی وەدەرنراو لە هۆکارەکەی نەهزرێت یان خودی خۆی بۆ هۆی وەدەرنانی وەک کێشەیەک وەرنەگرێت، بەڵکو بەهۆی ئەو کردارەوە ڕقی لێیان هەستێت و هەوڵ بدات تۆڵەیان لێ بکاتەوە. لێ خیانەت هەروەها دەشێت سەرەنجامی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵە کەسانی ئەوتۆ بێت کە دەردی مەزنی یان هیچ نەبێت دەردی دەسەڵات ناخی تەنیون، ئەوجا بە ڕق و خواستی تۆڵە تەنراون، لێ هەروەها دەشێت سەرەنجامی سوێبوونەوەی کەسان بێت بۆ کەشخەیەتی و ڕابواردن و دەرکەوتن.

خیانەت لە ڕەوشی یەکەمدا، لای کەسی شکێنراو یان وەرنەگیراو، شێوەیەکی زۆر بڵاوی خیانەتە لەنێو سەرجەم مرۆڤایەتیدا، بۆ نموونە ئێفیالتێس کە خیانەتی لە گریکەکان کرد، کاتێک کەوتبوونە شەڕەوە لەدژی فارسەکان. لیۆنیداس ی پاشای سپارتا ئەوی لە سووپاکەیدا وەک جەنگاوەر وەرنەگرت، چونکە معەوەق بوو، ئەویش لە تۆڵەی ئەو شکاندنەی کەرامەتیدا خیانەتی لە گەلی خۆی کرد (بڕوانە فیلمی “300”).

لێ خیانەت وەک سەرەنجامی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵە کەسان بەڕاستی جێی سەرنجە. مەسەلەکە لەم ڕەوشەدا تەنیا ئەوە نییە کە ئەم یان ئەو سیاسەتباز، ئەم یان ئەو بازرگان و هتد، بەهۆی ڕقیانەوە لە یەکدی دادەزنێن، کە ئیدی تەنانەت کەرامەتیان دەخەنە ژێر پێی خۆیان و دەشێت تەسلیمی ویستی بێگانە ببن، بەڵکو خودی ڕووداوەکە لەوە قووڵترە. لە بنەڕەتدا مرۆڤ سەرەتا کەرامەتی لە پەیوەندییە نێوکەسییەکانی نێو ژینگەی خۆیدا لەدەستدەدات، چونکە حەواسەکانی لەو پەیوەندییە نێویەکییانەوە بە ڕق و خواستی تۆڵە بارگاوی بوون، ئەوجا لەبەر ئەوەی ئامادە نییە کۆڵ بدات، بەڵکو بە پێچەوانەوە گوڕدەبەستێتەوە (“هەڵدێت بۆ هەمەدان”، “ڕێگە بۆ سوپای بێگانە دەکاتەوە بێتە نێو شارەکەیەوە”)، ئەوا ڕق و بوغز و خواستی تۆڵە هەمیشە پتر لە توانای دەخەن ژینگەی خۆی بە دروستی دەرکبکات. جگە لەوە خیانەتکار، کە ئێستا خزاوتە نێو دۆخێکی ڕقاوییەوە، پێناسەی کەرامەتی گرێ دەدات بە دەرچوونییەوە لەو دۆخە تەنگە، کە ئاشکرایە ئەویش پێناسەیەکی تەنگکراوە و جیاوازە لەو پێناسەیەی کەرامەت کە کەس لەنێو پەیوەندییە پڕخۆشەویستییە نێویەکییەکاندا بە ڕەوای خۆی دەزانێت. بەم شێوەیە ڕوودەدات، کە کەسان لە تەنگانەدا تەواو سڵەمیوە و شڵەژاو لە ڕقی “ئەوانی دوژمن” بخزێن بۆ خیانەتکردن لە یەکدی، کە دەشێت هاوکات خیانەتکردن بێت لە بەرژەوەندییەکانی سەرجەم گرووپ.

لێ هێشتا هەر پەیوەند بە فێنۆمێنی خیانەتەوە، وەک سەرەنجامی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵە کەسان، نەمانتوانیوە ڕووەکانی بەڕۆشنی دیاربهێنین. ئێمە گەرەکە بۆ ئەم کێشەیە هەروەها لایەنی مێژوویی-کولتووری ڕەچاو بکەین. بۆ نموونە گەر گەلێک “نەیتوانیبێت” لە پەیوەندییەکانی خۆی بە گەلانی دراوسێیەوە هاوشێوەی ئەوان پێبگات، واتا ئەویش دەوڵەت دابمەزرێنێت، یان وەک گەلێکی دراوسێ کتێبێکی پیرۆز بە زمانێکی ئەدەبیی هۆشسووڕهێن بنووسێت، بەوەش زمانێکی دەوڵەمەند ئاوەڵا بکات و ببێت بە خاوەنی فەلسەفە، پزیشکی و جەبر و هتد، بەڵکو بە تەنیشت و لەژێر ئەوانەوە هەناسەی دابێت، یان بە واقی وڕماوەوە ڕووی لە شار و مەرقەدی ئەوان کردبێت، ئەوا نەشیاو نییە کە لە لایەن یەکێک لەو گەلانەوە، یان لە لایەن هەموویانەوە، دوای سەرهەڵدانی نەتەوەگەرایی داخراویان لە گشت لاوە سنووری بۆ دابنێن، ئەویش بچووکی خۆی قبووڵ بکات و هەردەم بەهۆی ناکۆکییە نێویەکییەکانەوە بخزێتە نێو باوەشی ئەم یان ئەویانەوە – بەڵێ تەنانەت دەشێت کلتووریانە ڕسوای بکەن، هاوشێوەی ئەو کوڕە کە دەیەوێت بۆ هەندەران کۆچ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لە “پایتەختی کولتووریی وڵاتەکەیەوە” دەکەوێتە ڕێ و بەنێو وڵاتی ئێراندا تێدەپەڕێت:

کوڕەی بێکولتوور لە لایەن پاسەوانانی ئەو وڵاتەوە دەگیرێت، ئەوجا دوای ماوەیەک وەک جگەرەکێش خواستی بۆ “کێشان”ی جگەرە دەبزوێت، بۆ ئەوەش تکا لە پاسەوانێکی وڵاتەکە دەکات کە ڕێی پێ بدات “جگەرەیەک بخوات”! ئێستاش کابرای پاسەوان سەرجەم باڵادەستیی کولتووریانەی خۆی بەسەردا دەتەقێنێتەوە و بە زمانی خۆشویستووی خۆی ڕووی دەمی تێدەکات: “جگەرە دەخۆیت؟ فەرموو!” – جگەرەیەک لە پاکەتەی دەردێنێت و بەزۆر دەیخاتە نێو دەمییەوە، ئەوجا سەروەرانە بەسەریدا دەنەڕێنێت: “بخۆ! بخۆ! بخۆ!”. جگەرەکە لەنێو دەمیدا ورد و خاش دەکات. لێ هەرچۆنێک بێت لە کۆتایدا، دوای شکاندنی کەرامەتی کوڕەی کۆچکردوو، پاسەوان هەستی مرۆڤانەی زاڵ دەبێت و جگەرەکەی پێ دەرخوارد نادات.

ئاستنزمیی کولتووری، یان تەنانەت بێکولتووری، لە سەردەمە تەنگژاوییەکاندا لە ڕێچکەی سانای خۆی دەردەچێت، بەڵێ دەشێت ببێت بە مایەی داوەشانی ڕەفتاری هۆشمەندانە و زمان، کە سوننەگەرایانە لە دێرزەمانەوە گەیەنراون، لێ هاوکات هەردووکیان ئاستەنگی سەختن لە بەردەم خیانەتدا. ئاخر ئاگابوون لە خۆ و خۆیەتی، کەس ناچار دەکات خۆی نەک تەنیا بە ڕەفتارییەوە، بەڵکو هاوکات بە دەربڕینەکانییەوە خەریک بکات، ئەوەش کەسی ئاگا لە خۆ بوو ستوونیانە ڕادەگرێت. لێ بە پێچەوانەوە گرژبوونی سێنسەکان و ژێرکەوتنی هۆش، کەس دەچەمێننەوە، بەڵێ وای لێ دەکەن لە بێکولتووریدا خۆی بەرانبەر بێگانان بە بچووک ببینێت، لێرەشدا بە تایبەتی گەر بێگانان لە دێرزەمانەوە “گەورە و خاوەنی گەلەکەی بووبن” (جەمیل سائیب)، کە ئیدی جەنگێک لەنێو دەروونی گرژبۆوەی کەسدا هەڵدەگیرسێت – لەدژی “دوژمنەکانی”، لەدژی سەرجەمی گرووپەکەی.

لێ لەبەر ئەوەی خیانەت کێشەیەکە بۆ سەرجەم گرووپ و ئایندەی، ئەوا گەر گرووپ سەرجەمییانە سزای خیانەتکاران نەدات، بۆ نموونە گەر لایەنی کەم حاشایان لێ نەکات، ئیدی مەترسییەک دێتە گۆڕێ کە خیانەت لەوە بەدووا وەک ڕووداوێکی ئاسایی دەرکبکرێت، بەڵی خیانەتکردن لە گەل و وڵاتی خۆ تەنانەت ببێت بە دیاردەیەکی ئاسایی. کەواتە خیانەت ڕەهەندی لێژیی لەخۆدەگرێت: خیانەتکاران هێندە خیانەت لە یەکدی و بەوەش لە بەرژەوەندییە گشتییەکانی گرووپی خۆیان دەکەن، ئیدی سیواییان دەبێتەوە، کە ئیدی دەبن بە مەدرەسە بۆ نەوەکانیان، ئەوجا پێکڕا، باوکان و کوڕان، دەبن بە مەدرەسە بۆ کەسانی خۆ گرێداو بە ئەوانەوە و هتد. بەڵێ ئیدی هەمیشە پتر چڵێسانی تەمەڵ دەکەونە کلەکەلەقێ – چڵێسان کە لە وڵاتی تەنگ و داخراویاندا ئارامیان لێ بڕاوە بۆ دەرکەوتن و چێژبینین! سوێیان بۆتەوە بۆ چاوێکی ئەرێنیدەر، بۆ نیگای کیژێک! یان بۆ خواردنی بەردەوامی “چێشتی چەور تێر بە دڵی خۆ”، کە ئاشکرایە بەهۆی چڵێسییانەوە “نایخۆن”، بەڵکو بەدەم قاقای پێکەنینی نێویەکییەوە قوزەڵقورتی دەکەن. ئەی وڵات؟ نیشتمان؟ ئایندەی زارۆکان؟ ئەمانە پێکڕا قسەی قۆڕن! پیاو ئەو پیاوەیە “ئەمڕۆ”، تەنیا “ئەمڕۆ” کەم یان زۆر لەو کێکە بخوات کە لە نێواندا ڕەخساوە. ئیدی ئەوە هیچ گرنگ نییە کە خیانەتکاران بەسەریانەوە زیت ببەنەوە یان دوژمنانی دەرەکی ببنەوە بە سەروەریان. نەخێر، تەنانەت ئامادەن بە سەری شۆڕەوە لەبەر کوڕ و کاڵی خائینان هەڵبستن و دوای دانیشتنی ئەوان بە شەرمەوە دابنیشن. لێ گەر پرسی کەرامەتیان بەرەنگار بکرێتەوە، ئامادەن بە گوللە ناو دەمی ئەو کەسە سوور بکەن.

وەک گۆتمان، خیانەت خلیسکانە، خیانەتکاریش نابەختیارترین کەسی نێو گرووپەکەیەتی. لێ خیانەتکار بەگوێرەی دیالێکتیکی خیانەت (ئاخر ئەو لە ڕەوتی ژیانی گرووپ دەرچووە)، ناچارە بە هەر شێوەیەک بێت “وەڵامێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە”، “پاساوێک”، لێرەشدا لەبەر ئەوەی خیانەتەکەی لە ناچارییەوە نەهاتووە و بتوانێت ڕوونی بکاتەوە، بەڵکو خلیسکانێکی ترسنۆکانەیە لە ناکۆکییەکانی دەسەڵاتەوە، ئەوا کەرامەتی لەدەستداوە. بێگومان ئاشکرایە ئەو ناتوانێت وەک بێکەرامەت کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵکو هانا بۆ درۆ دەبات. کەواتە ئەو نەک تەنیا بووە خیانەتکار، بەڵکو هەروەها دەبێت بە درۆزن. ئەوجا ئایا چی لەوە ئاسانترە، کە خیانەتکار لەم بەدڕەوشەدا، ڕەنگە لە دابی باب و باپیرانییەوە، دەستکەلایەک بۆ ڕەوایەتیدان بە خیانەتەکانی وەربگرێت و هاوشێوەی ئەوان ببێژێت: “وشە هەوای دەرچووی نێو زارە”؟ کەواتە وشە پووچە. کەواتە: بە ئارەزووی خۆت بئاخڤێ! ئاخافتن بەدەرە لە بەرپرسیاریی ئەخلاقی!

زمان! ئەم بارە قورسەی سەرجەم مرۆڤێتی کە زۆر جار بەهۆیەوە دۆش دادەمێنێت! زمان، ئەم تاکە دەسوێژەی باڵاترین شێوەی پەیڤینی مرۆڤ، واتا هۆزان (شیعر)، کە تێیدا دەشێت پەیڤیو خۆی تەنانەت بە خودایەتییەکی پێشبینیکراوەوە، بە دادێکی مێتافیزیکییەوە، گرێ بدات! کەواتە زمان، ئەم دژوارییە کە خودی پەیڤە و وەک ئاخافتن هەمیشە ڕەوتگرتووە، خیانەتکار بۆ خۆی، بە ئارەزووی خۆی، پێناسەی دەکاتەوە و لەپاڵ گوللەدا وەک دەستکەلای ڕەوایەتیدان بەگەڕی دەخات! لێ بەدتر لەم بەدڕەوشە ئەوەیە، گەر هاتوو پێناسەکردنەوەی زمانی لێ وەربگیرێت! بەڵێ قەومەکە لێی وەردەگرێت، لێ هەروەها و بە تایبەتی تەمەڵانی قەومەکە کە خۆیان بە پرسە هۆشەکی و کولتوورییەکانەوە خەریک دەکەن، دێن بە هانای خیانەتکارانەوە – ئاخر لەبەر ئەوەی تەمەڵن، نایانەوێت سەربەرزانە کاربکەن و گوزەرانیان مسۆگەر بکەن، بەڵکو لە ناخەوە سوێیان بۆتەوە بۆ کەشخەیەتی و چاوی ئەرێنیدەر، کە ئیدی خۆیان بە ملکەچی لە دەرکی ماڵی خیانەتکار دەدەن، ئەویش بۆ خاتری بەرژەوەندییەکانی پارەیان بۆ هەڵدەڕێژێت. کەواتە ئێمە بەڕاستی دوو هۆکارمان هەن بۆ ئەوە کە خیانەت لایەنی کەم لە سەردەمدا بۆ خیانەتکاران بچێتەسەر، لێ هەردووکیان ڕیشەیان لەنێو سوننەگەراییدا داکوتیوە.

کێشەیەکی کرۆکی لەوەدا کە خیانەت نابێت بە پرسی فرەشێوەی شرۆڤەیی، یان بە هەڵوێستی ڕاستەوخۆ و بەدەر لە چەنەبازیی سیاسی سەبارەت بە ئاشتبوونەوە و چێکردنی تەبایی (ئاخر خیانەت لێبوردنی نییە)، بریتییە لە سوننەگەرایی خەڵک، کە ڕیشەی لە ئایندا داکوتیوە. تا ئەمڕۆ ئەم سوننەگەراییە، واتا بەرهەمهێنانەوەی هەر بنەما و ڕەفتارێکی چەسپێنراو، لە دابی فەقێیەتی و مەلایەتییەوە، لە شێخایەتیی خۆ بە نەوەی پەیامهێن دانەرەوە، تا دەگات بە مامۆستایانی فێرگە و زانکۆ و “بەناو” ڕۆشنبیران، “بەزۆریی” باڵادەستە – کەواتە سەرباری سەرهەڵدانی شیوەهزرینی کەم یان زۆر ڕەخنەیی.

بەگشتی کێشەی کەسێتیی سوننەتی ئەوەیە کە ئەو ناتوانێت لە ژینجیهانی خۆیەوە دەربچێت، کە ئاشکرایە ئەو سەرەتا خۆی تێدا دەبینێتەوە، ئەوجا هزرینی خۆمەبەستانە لە پەیوەندیدا بەو ژینجیهانەوە ئاوەڵا بکات، بەڵکو وەک ڕاهێنراوێک، خۆشەکراوێک، قایلە بە پێناسە تەواوکراوەکان لە کتێبدا یان لە ڕەفتاری پێناسەکراوی سوننەتیدا، کە ئیدی وەک ئەو کەسێتییە گوێرایەڵە بە ئاقڵانە وەریاندەگرێت. جگە لەوە هیچ گومانی تێدا نییە کە نەریتە دێرینەکەی پێڵاوجووتکردن بۆ “سەرداران” سەر بە سوننەگەراییە و وەک میرات لە باب و باپیرانەوە گەیەنراوە. بەم شێوەیە کەسێتیی سوننەگەرا بەلای خیانەتدا ڕەت دەبێت، ئەوە گەر تەنانەت خۆی وەک بێکەرامەتان نەخاتە ژێر ڕکێفی خیانەتکارانەوە، بەڵکو کەسێتییەکی نیازباشی هەبێت و پڕ داخ و کەسەر بێت لە سەرەنجامەکانی خیانەت. بەڵێ کەسێتیی سوننەگەرا سەرەڕای ئەوە هێشتا هەر وەک داماوێک دەست بە کڵاوی خۆیەوە دەگرێت و خۆی دەڕەنجێنێت تاکو ئایندەی زارۆکانی مسۆگەر بکات. کەواتە ئاشکرایە لەم جهیانبینییەوە، ئەوجا لە وڵاتێکی پڕ لە جاش و موستەشاردا، زەمینەی ریال بۆ هەر خیانەتکارێک لەگۆڕێیە بۆ ئەوەی نەک تەنیا ماف بە خۆی بدات لەنێو گرووپدا بەبێ گرفت بژی (کە لە بنەڕەتدا وەک خیانەتکار ئەو مافەی لەدەستداوە)، بەڵکو تەنانەت وەک دەسەڵاتدار بەسەر خەڵک و وڵاتەوە زیتببێتەوە. ئەمە لە بنەڕەتدا کودەتایەکە کە گەر لە مێژووی سەرجەم مرۆڤایەتیدا هاوشێوەی هەبێت، ئەوا بەبێ گومان یەکجار دەگمەنە!

لێ هاوکات ئەوە هەر سوننەگەرایە کە بە شێوەی هزری و ئەدەبی و میدیایی و هتد وەک داکۆکیکاری خیانەت کارا دەبێت. گرنگترین خزمەتی چالاکانی هۆشەکی بۆ سەروەرانیان ئەوەیە کە ئەوان بە هێزی زمان هەر خیانەتێکی ڕابوردووی ئەوان وەردەگۆڕن بۆ کرداری مەزن، بەڵی وەک سەرەنجامی هۆشی حەکیم ی ئەوان ڕاڤەیان دەکەن. ئەوان دەبن بە هۆنەری داستان. لێ گەر هۆنەرانی داستان لۆگیکییانە ئەدگاری خیانەتیان بۆ بسەلمێنرێت، بەوەش بەڕوونی پێشانیان بدرێت کە داستان ناتوانێت خیانەت پەردەپۆش بکات، ئەوا وەک بەگیرهێنراو یەکسەر میلی چەک دەهێننەوە، لێ گەر ترسیان لە هەر شێوەیەکی چاوسوورکردنەوەی بێگانانی باڵادەست هەبێت (ئاخر ئەوان و سەروەرانیان تەنیا لە بێگانەکان دەترسن)، ئەوا سەرلەنوێ هێزی زمان بەگەڕدەخەنەوە و خیانەت دەکەن بە کرداری ناچارەکی. ئاخر وشە پووچە، کەواتە زمان هێندەی بەسە کە سووک و ئاسان ببێژێت “ئەوە ناچارەکی بوو”، ئەوجا هەر زمان خۆی، بەدووی خۆڕاگەیاندنیدا، ڕەوانبێژانە پاساو بۆ خۆڕاگەیاندنەکە بهۆنێتەوە و داکۆکیی لێ بکات: “تەنیا لەبەر ئەوەی هەوڵی لەناوبردنیان دراوە، ئیدی ئەوان ناچار بوون بۆ خاتری خۆهێشتنەوە هانا بۆ بێگانان بەرن. ئاخر کێ ڕێ دەدات لەناوببرێت؟ بەڵی تەنیا بەو هۆیەوە بوو کە سەربڵندان هاوکاریی بێگانانیان کرد. ئەوجا ئەوە هیچ ڕاست نییە کە ئەوان پێش سوپای بێگانە کەوتوون و تەنانەت لە وڵاتی بێگاناندا هاوزمانی خۆیان کوشتووە! ئەوە هەمووی درۆی خائینەکانی ئەوبەرە!” تەواو. ڕاستی گۆترا.

هەروەها ئەوە هەر سوننەگەراییە کە لەسەر هەمان دابی باو وەک بەرهەمهێنەری سەرەکی ی نووسین کارا دەبێت، کەواتە لەم کتێب و لەو کتێب داڕشتنی جیاواز وەردەگرێت، کۆیاندەکاتەوە و دەیانکاتەوە بە کتێب، ئەوجا کتێبەکانی فڕێ دەدات بۆ نێو بازاڕ و خوێندنگە و زانکۆکان. هەرچی دەکرێت با بکرێت، بەڵێ ئەوە هیچ گرنگ نییە کە کتێبانی خوێندنگەکان (نەک فێرگەکان!) بە هەڵەی ڕێزمانی و لۆگیکی و تایپەوە بدرێن بە زارۆکان و گەنجان، بەڵکو گرنگ ئەوەیە نابێت گوێ لە فەلسەفەی زمان و لۆگیک بگیرێت (باوەجو سوننەگەرا بێگوێیەکی کەموێنەیە)، چونکە هەردووکیان هۆش کرۆک-بین و زار کەمدووی کرۆک-دەربڕ دەکەن، بۆیە پڕمەترسین، ئەوەش نەک تەنیا بۆ خیانەتکاران کە وشە تەنیا وەک پووچ وەردەگرن، بەڵکو هەروەها بۆ بنووسانی سوننەگەرای نێو بوارەکانی هۆش، چونکە لۆگیک ڕەوانبێژی لەکاردەخات و بەوەش دەرفەتی هۆنینەوەی داستانەکان ناهێڵێت. بەڵێ لۆگیک دەیسەلمێنێت کە نەمرەکان لەمێژە مردوون، چونکە کارەکتەری “پاڵەوان”یان نەبوو کە بییان کات بە نەمر.

هەموو کۆمەڵێکی ئێتنی، گەلێک، نەتەوەیەک، بەهۆی پرسی خۆهێشتنەوە و زارۆکانییەوە هەمیشە ڕەهەندی ئایندەی لە خۆ گرتووە. کەواتە مەسەلەکە ئەمڕۆ نییە، بەڵکو ئایندەیە، کە ئاشکرایە ئایندەی زارۆکانە وەک پێکهێنەری هەر نەوەیەکی ئایندەیی. هەر ئەم هەقیقەتەیە کە هەر تاکێکی کۆمەڵەکە دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریی ئەخلاقی. ئاشکرایە مرۆ لە پەیوەندیی تەنراو بە خیانەتدا بەرپرسیاری وەردەگرێت، گەر ڕاستەوخۆ هەڵوێستی خۆی بەرانبەر خیانەتکاران و داکۆکیکارانی خیانەت دیاریبکات. کەواتە پرسیارەکە لە ڕووی مۆرالییەوە ئەوەیە کە داخۆ گۆشەگیری لە پەیوەندیی بەو شێوەیەدا گونجاو بێت، ئەوجا داخۆ گۆشەگیری بە هەر شێوەیەک شیاو بێت! ئاخر کرۆکی پرسیارەکە لەم ڕووە مۆرالییەوە ئەوەیە کە داخۆ ویژدان لە گۆشەگیریدا ئارام بێت یان داخۆ ویژدان تەنیا لە خۆساغکردنەوەی کەسدا بۆ بەرەی دژبەری خیانەت بتوانێت بە ئارامیی ناخەکی بگات.

تەنیا بەم شێوەیە ئاستەنگ لە بەردەم داکۆکیکارانی خیانەتدا چێدەکرێت، کە ئیدی زاری وشەبێژیان ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی داستان بۆ خیانەتکاران بهۆنێتەوە. بێگومان گەرەکە لێرەدا جەخت لەوە بکەین، کە ئەوان هەرگیز چە لە ڕابوردوو و چە لە ئەمڕۆدا نەیانتوانیوە سەروەری وەربگرن، ئەوەش لە سەردەمی ئەحمەدی خانییەوە (با تەنیا بۆ خاتری دابینکردنی دەرچەیەک خانی وەربگرین). لێ هاوکات گەرەکە ئاماژە بۆ ئەوەش بدەین، کە ئەوان پێیان کراوە و دەکرێت کایەی هۆشەکی و کولتوور بشێوێنن، بەوەش سەر لە نەوەی دەرکەوتووی نوێ بشێوێنن، بەڵێ لەخشتەیان بەرن.




زەبروزەنگ، وەک سەرچاوەی ئابووری … نووسینی: پرۆفیسۆر هێرفرید میونکلەر

5 هۆکار، لەبەرچی جەنگەکان، چیتر بە دروستی کۆتاییان نایەت.
… و. هەڵۆ بەرزنجەیی

لە مێژووی ئەوروپادا، سەدەی 19، بە قۆناخی ئاشتی دادەنرێت. سەردەمی نێوان کۆنگرەی ڤییەنا و جەنگی جیهانی یەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا مەرجداربوون.
کاتی خۆی زنجیرەیەک شەڕ لە ئەوروپا ڕوویانداوە، وەک شەڕی کریم/ قریم،یاخود شەڕی یەکگرتنەوەی ئیتالیا یان ئەڵمانیا. چ لە ڕووی کات و چ لە ڕووی شوێنەوە شەڕی سنوورداربوون و زۆربەی کات بە جەنگێکی یەکلاکەرەوە کۆتاییان پێهاتووە. پاشان ئاشتی بەستراوە. بە نزیکەیی هەمیشە شەڕەکان چەند مانگێکیان خایاندووە. پەلاماری سیستەمی کۆمەڵگایان نەداوە، بەڵکو لەگۆڕینی سنووری سیاسی دا، بە سنووردارکراوی ماونەتەوە.
شەڕ لە ڕووی کات و شوێنەوە بەیاسا ڕێکخراوە، دەتوانێ بەئاشکرا خۆی ببەستێتەوە بە بیرۆکەی ئاشتی درێژخایەنەوە. ئەوە شتێکی جیاوازە هەر هێندەی شەڕەکان زیاتر بخایەنن، نەتوانرێ بە ناوچەیی بکرێن و هەروەها بەپێی ڕێنمایینەکردنی ستراتیژێکی چۆک پێدادان و تێکشکان ببرێن بەڕێوە، بەڵکو ببنە شەڕێکی ماندووکەر و شەکەتئامێز.
لە شەڕی 30 ساڵەی 1648-1618، دا ئەوە وابوو، دواتر سەرلەنوێ لە هەردوو جەنگی جیهانی سەدەی 20 دا . لە کۆتایی هاتنیان دا مرۆ گەیشتە دەرئەنجامێک، پێویستە شەڕ لە ئامڕازەکانی سیاسەت دا بسڕێتەوە.
1648و 1815 لە ئاشتی ڤێستفێلیشە/ Westfälischen Frieden *،(ناوی ناوچەیەکی ڕۆژئاوای ئەڵمانیایە و ئاشتی تێدابەستراوە. و). لە کۆنگرەی ڤییەنناش، مرۆ هەر بەوە ڕەزامەندی خۆی دەربڕی، یاسا و ڕێسایەک بۆ شەڕ دابنێ و تێیدا لە ڕووی شوێن و کاتەوە، مشووری شەڕ سنوردارکردن بخوات. چارەسەریش بۆ ئەمە، مۆنۆپۆلی دەوڵەت بوو، لەسەر مافی جەنگ. مرۆ شەڕی ڕووبەڕووی ئاوەزی دەسەڵاتدارەکان کردەوە، لەسەر ئەو باوەڕو متمانەیەی، ئەوان بەو پێیە ، پارێزی دەکەن و زاڵدەبن بەسەر هەژماری ـ تێچووی ـ قازانج دا.
ئەم متمانە پێکردنە ساڵی 1918 و 1945 نەما. هەنووکە مرۆ گەرەکێتی شەڕ بەتەواوی بەرەو نەمان بەرێ. بۆ ئەمە مرۆ پێویستی بەدەسەڵاتێکە، لە مشوری ئەوەدا بێت، هەرکەسێ بە پێچەوانەوە مامەڵە لەتەک قەدەغەکردنی شەڕدا بکات، هیچ قانجێکی لێوە بەدەست نەهێنێ.
ئەمما نە کۆمەڵەی گەلان و نە نەتەوە یەکگرتووەکان، نەبوون بەو دەزگا و شێوە هێزە. هەروەها هێزە گەورەکان، تەنها کاتێ دژی ئاشتی تێکدەران دەجوڵێنەوە، لەو کاتانەدا کە لەبەرژەوەندی ڕاستەوخۆی خۆیاندا بێت. هەر لەم ڕووەوە، ئەوە پێش چەند ساڵێ هێنرایە پێشەوە، “بەرپرسیارێتی بۆ پاراستن”،responsibility to protect، هیچی نەگۆڕی: لە بنچینەدا، هیچ کەس دەرک پێ ناکرێ، ئامادەبێ داواکاری کۆتایی پێهێنانی شەڕ جێبەجێ بکات، یاخود لە توانایدا بێت. مرۆ خۆی، بە داواکارییەکانی لە لایەنەکانی شەڕ ڕازی دەکات، ئەوانەی کە توانای گرتنە ئەستۆی هیچ ئاکامێکیان نییە.
بەڵام بۆچی ئەم ئاوەزمەندییە، هانا نابات بۆ هەڵسەندگاندنی عەقلانێتی، کە بنچینەی سنوورداکردنی ڕژێمی شەڕەکانی پێشوو بوو. کە زۆربەی کات، لە پەرۆشی ئەوەدا بوو، جەنگ کۆتایی بێت، کاتێک کە سوود و قازانجی مەعقول، زیانی چاوەڕوانکراو تێدەپەڕێنێ؟.
هێشتا هەر لەهەندێ ناوچەی جیهاندا سەروکارمان لەتەک شەڕدا هەیە. تێیاندا، زیان دووری و دووری دەبەزێ، بۆ نموونە لەو شەڕەی ٤ دەیەیە لە ئەفریقا و لە شەڕەکانی ناوەوەی ئەفغانستان و دەوروبەریدا و لە شەڕەکانی دوای بەهاری عەرەبی هەڵگیرساون. هەموو ئەم هەرا و کێشانە، بەوە جیادەکرێنەوە، کە بەهیچ شێوەیەک یاخود پەراوێزئاسا بەشەڕی دەوڵەتان دادەنرێن. بەڵکو لە گەوهەردا بەشەڕی ناوخۆ دادەنرێن، کە بەپێی ئەقلانێتیکی تر یەکلایی دەکرێنەوە .
ئاکامی دوا ئاڕاستەکاری ئامێرێتی،یەکەم ڕەهەندی ئێکسیستەنسیل/ وجودی دابەدەستەوە،کە هەرجۆرە پێکهاتنێکی/ کۆمپرۆمیسێکیCompromise مەحاڵ کرد. کلیلی ئاشتی لەسەر کۆمپرۆمیس وەستاوە، تەنانەت گەر سەرکەوتوو و دۆڕاوی ئاشکراش هەبن. لەهەر جێییەک حاڵەتەکە ئەمە نەبێت، کلیلی ئاشتی خۆی تەنیا لە ئاگربەست دا نیشان دەدات. ئەوە وەڵامی دووەمی پرسیارەکەیە، بۆچی شەڕەکانی ئێستا، کۆتاییان نایەت: ئەو ڕژێمە دوانەییانەیbinarity. دوای ڕێسای ڤیستڤێلیشەی ساڵی ١٦٤٨ پەرەیان سەند، سنوورێکی توندیان ڕاکێشا لەنێوان شەڕی دەوڵەت و شەڕی ناوخۆدا، ئیدی کار ناکات. بەردەوام زۆر جار هەردوو شێوەکە تێکەڵ یەکتر دەبن. شەڕەکان وەک شەڕی ناوخۆ دەست پێدەکەن، کەچی لەناکاو دەوڵەتەکانی دەوروبەر ڕۆڵی گرنگی تێدا دەگێرن.
بەم شێوەیە جەنگی سەروونەتەوە دەخولقێ، تێیدا تێکەڵکردنێکی هەراکان لەنێوان کۆمەڵگا و نێو دەوڵەتەکان دا دەکرێ. شەڕەکان بەو جۆرە ئالۆز دەکرێن، کە ناتوانرێت چیدیکە لەڕێگای کلیلی ئاشتی ئاسییەوە کۆتاییان بێت: کاتێکی زۆر دەخایەنێ لە پرۆسەی ئاشتی دا.
لەدوای کۆتایی جیاکردنەوەی ئاشکرای نێوان شەڕی دەوڵەتان و شەڕی ناوخۆیی، شەڕی ئابووریی بە ئاشکرا جێی گرتۆتەوە. لە شەڕی داخراوی ئابووریدا، هەر ئەو کەرەسانە لەبەردەستدان، لە چوارچێوەی ئەو ڕووبەرەی لایەنەکان دەستیان بەسەردا گرتووە. گەر ئەوانە/ کەرەسەکان تەواو بن، شەڕەکانیش کۆتاییان دێت. کلاوزەڤیز Clausewitzئەمە ناودەبات بە “دامرکانەوەی بورکان”.
لەشەڕی ئابووری ئاشکرا و کراوەدا، بەردەوام پارە و چەکی بەلێشاو لەبەر دەڕوات، زەخیرە و شەڕکەران، لەناوچەکانی جەنگ. لەسەردەمی کەناڵە سێبەرەکانی گلۆبالیزم دا، کاری قەدەغەکردن و ئابڵووقەی چەک زۆر بەکەمی سەرکەوتوو بووە. ئەوە بەگشتی لە شەڕی نوێنەرایەتی رۆژهەڵات ـ رۆژئاودا وا بوو لەوەتەی تەواوبوون قەبارەیەکیان بەدەستهێنا. لەو میانەدا هاوکارییە دەرەکییەکان خۆیان فراوانتر کردووە. بەو پێیە لایەنی بکەر/ ئاکتۆری زیاتر وەک هێزی پشتیوانی دەرەکی دەردەکەون. هاوشانی ئەمەش ژمارەی لایەنەکانی شەڕی ناوخۆ زیاد دەکەن. ئەمەش وەڵامی سێیەمە.
ڕەنگە گرنگترین هۆکار بۆ درێژەکێشانی شەڕی نوێ لەوێدا بۆی بگەڕیین، کە لە خۆیاندا، لیستێک لە ئاکتۆر/ لایەنی بکەر هەیە، کە بە “شەڕ دەژین”کە زەبروزەنگ و هەرا لە ئامڕازێکی سیاسییەوە دەکەنە سەرچاوەیەکی ئابووری . بێگومان ئەوکات چ بەرژەوەندییان نییە شەڕ کۆتایی پێ بهێنن ـ کوێخاکانی شەڕ لەبەرئەوەی مافی زیادکردنی سەرمایەیان لێ دەسێندرێتەوە و کەسەکانی دوایان کەوتوون، نەک لەبەرئەوەی دەگەڕێنەوە بۆ پەراوێزی ژیانی کۆمەڵایەتی. بەشی هەرە سەخت و دژوار ئەوەیە، گەر شەڕ دڕێژە بکێشێ، گەڕانەوە بۆ ژیانێکی تەندروست و ئاشتی ، سەخت و سەختر دەبێت.
یەکەم جار نەوەیەک گەشەی کردووە، کە شتێ نازانێ لەمەڕ شەڕی هەڵگیرساوەوە، جگە لەمانەوە لە ژیاندا لەسەر شەڕدا، لە ڕێگای بەکارهێنانی زەبروزەنگەوە. بەم جۆرە بۆتە مەحاڵ رێکەوتن لەسەر کۆتایهێنان بەم شەڕە بەشێوازێکی ئاشتی . ئەمەش چوارەمین وەڵامە.
ئەوەی دەکرێ، لە گێڕانەوەی بونیاتنانەوەی شیکاریی دا لە یەکتر جیا بکرێتەوە، لەلایەن چاودێڕێکی دوورەوە، خۆی لە ڕووداوی واقیعیدا دەبینێتەوە، زۆربەی کات تێکەڵن : هەروەها ئیمکان نییە هەموو ئەو هۆکارانەی لێرەدا ئاماژەیان پێدراوە، بەردەوام بەدەست بێن و بدۆزرێنەوە. لەهەندێ باردا،یەکێ هەر هیچ ڕۆڵێکی نییە، لەکاتێکدا یەکێکی تر ڕۆڵێکی تایبەت دەگێڕێ. لەسەروو ئەمانەشەوە تێکەڵەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرێتی هۆکارەکانی گۆڕانکارییە بەردەوامەکان.
شەڕە کلاسییکییەکان بەوە ناسراون، ڕامانکردنی ڕێساکانییان تێیدا بووە بە یاسای بنچینەیی بەڕێوەبردنی شەڕ (ئەمەش مانای وا نییە، کە لایەنەکانی شەڕ هەمیشە بەمەوە وابەستە بوون ). بەڵام بەم شێوەیە شەڕە نوێیەکان بەوە ناسراون، کە بێ یاساو ڕێسا بەڕێوە دەبڕێن، کە ئاستێکی بەرزیان لە ماڵوێڕانی لێدەکەوێتەوە. لەمەوە تۆڵە و تۆڵە سەندنەوە سەرهەڵدەدات، کە بە بڕیاری دروستی کەسێک بێلایەنی لایەنی سێیەم دەتوانرێت کۆتایی پێبهێنرێت. ئەم لایەنی سێیەمە لەشەڕی ناوخۆ/ ئەهلیدا نییە. پێویستە ڕەتی توندی تیژییەکی چەشتویەتی بداتەوە و هەروەها دەبێت تۆڵەی سووکایەتی پێکردن بکاتەوە، کە ڕووبەڕووی بۆتەوە ، بەرلەوەی مرۆ بتوانێ دەست بکات بە گفتوگۆکردن بۆ کۆتایی پێهێنانی زەبرەزەنگ .
لەبەرئەوە هەمیشە یەکێک هەر دەبێت، کە هێشتا لەسەرێتی هەژمارەکە/ فاتورە،invoice بدات، کە دەبێتە مایەی کردنەوەی هەژماری نوێ. ئەوە پێنج هۆکارەکە بوون، بۆچی شەڕەکانی ئێستا، لەخۆیانەوە تەواو نابن و بەدەگمەن رێگەش دەدەن تەواو ببن.
١٥/٥/٢٠١٩


هێرفرید موینکلەر.پرۆفیسۆری زانستی سیاسییە لە زانستگەی هومبۆڵدت.
.ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• پەیماننامەیەکی ئاشتییە لە شاری مونستر و ئۆسنابروکی ئەڵمانیا لە نێوان 15.5ـ 24.10 ساڵی 1648بەستراوە. بەپێی ئەم ڕێکەوتنامەیە شەڕی 30 ساڵەی ناو ئەڵمانیا و شەڕی 8 ساڵەی سەربەخۆیی هۆڵەندە، کۆتایی هات.




قه‌دی بامبۆ قه‌دێك كه‌ڕه‌گی له‌هیچ خاكێك دانییه‌ … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی وه‌كو ڕۆمان، ناتوانێت ببێته‌ ئاوێنه‌یه‌ك بۆ ناسین و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی گه‌لان. ڕۆمانگه‌لێك هه‌ن، ته‌نها به‌خوێنه‌وه‌یان ئێمه‌ ده‌زانین ژیانی ئه‌ونه‌ته‌وه‌یه‌ چۆنه‌و چ نه‌هامه‌تییه‌كییان بینیوه‌ كه‌ڕه‌نگه‌ ڕۆمانه‌كانی خالد حوسێنی نموونه‌یه‌كی دیاری ئه‌وناساندنه‌ بێت. به‌و پێیه‌ی باسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات. گه‌لێك جار له‌دووتوێی ده‌قێكی ڕۆماندا، مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، یاخود ڕووداوێك ده‌خرێته‌ ڕوو، كه‌له‌ په‌راوێزییه‌وه‌ خوێنه‌ر به‌به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌ شاراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاشناده‌بێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ڕۆمانی(قه‌دی بامبۆ)یه‌كێك له‌وڕۆمانانه‌ی كه‌له‌میانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، خوێنه‌ر ئاشنای كلتوورو شێوه‌ ژیانی دوونه‌ته‌وه‌و كۆمه‌لگه‌ی جیاوازده‌بێت. چونكه‌ پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌، كه‌سایه‌تییه‌كی دووسه‌ری و دووناسنامه‌یی هه‌یه‌.

به‌و پێیه‌ی له‌ دایكێكی فلیپینی و باوكێكی كوێتی له‌دایك بووه‌. ئیدی له‌نێوان كلتووری دایك و باوانیدا، دۆش داده‌مێنێت و ناتوانێت دواجارله‌ یه‌كیان ناسنامه‌ی خۆی ببینێته‌وه‌.چیڕۆكی ئه‌و ڕۆمانه‌، ده‌كرێ بڵێم چیڕۆكێكی تراژیدیه‌و سه‌رگوزشته‌ی نه‌هامه‌تی خێزانێكی ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژارو نه‌دارو بێ لانه‌وجێ ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌له‌وڵاتی فلیپین، له‌وسه‌ری خۆڕهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی و له‌شوێنێكی دوره‌ده‌ست و دابڕاوله‌دنیا ده‌ژین.ئیدی ئه‌وخێزانه‌ له‌پێناو ژیاندا، ناچارن چاره‌نووسێك هه‌ڵبژێرن دوورله‌ خواستی خۆیان كه‌ ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌نجام به‌مه‌رگی خۆشیان كۆتایی بێت. ئه‌م ڕۆمانه‌ باسی كه‌سێك ده‌كات كه‌ناوی(هۆزێ)یه‌.

هۆزی كه‌ گێڕه‌ڕه‌وی ڕووداوه‌كانه‌، به‌ڵام گێڕه‌ڕه‌وه‌ی یه‌كه‌م و هه‌مووشتزان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و ڕووداوه‌كان له‌ده‌می یه‌كێكی تر ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ئه‌ویش دایكیه‌تی. ئه‌ودایكه‌ی هۆزێی به‌ژیانێك ئاشنا كرد، كه‌له‌یه‌ككاتدا ڕووبه‌ڕووی دوو ئایین و دوونیشتمان و دووكلتووری ئه‌و په‌ڕی جیاوازی له‌ یه‌كتری ببێته‌وه‌. به‌بێ ئه‌وه‌ی خواستی خۆی بێت.لێره‌وه‌ش پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌، له‌نێوان ئه‌و دوودنیاجیاوازه‌دا، نامۆده‌بێت و به‌رداشی زه‌مانه‌ ده‌یهاڕێت. له‌كاتێكدا، ئاواتی ده‌خواست وه‌ك هه‌ر منداڵێكی دیكه‌ی فلیپینی، كه‌ئه‌گه‌رچی رووت و نه‌دارو هه‌ژارن، به‌ڵام ده‌ژین و شانازیش به‌و ژیانه‌ی هه‌یانه‌ ده‌كه‌ن.به‌رله‌دایكبوونی هۆزێ، جۆزافینی دایكی له‌ ئامێزی خێزانێكی هه‌ژاركه‌له‌ خوشك و برایه‌ك و دایكێك و باوكێكی زۆردارپێكهاتبوو، هاوشێوه‌ی ملیۆنان خێزانی دیكه‌ی فلیپینی ده‌ژیا.جۆزافین له‌ پێناو ژیانی خێزانه‌كه‌یدا، ناچاره‌كاربكات و به‌دوای كارێكدا بگه‌ڕێت.

به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئایدای خوشكه‌ گه‌وره‌ی به‌هۆی له‌شفڕۆشییه‌وه‌ كه‌باوكی ناچاری كردبوو، منداڵێك دێنێته‌ دنیاوه‌. ئیدی ئایدا واز له‌كاركردن دێنێت و جۆزافینی خوشكی شوێنی ده‌گرێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وئه‌گه‌ر چی نایه‌وێت هه‌مان چاره‌نووسی خوشكه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی ئه‌ووبگره‌ تراژیدیتریشی ده‌بێت، به‌ڵام له‌كات و زه‌مینه‌و شوێنێكی دیكه‌ی جیاوزدا. جۆزافین دوای ئه‌وه‌ی به‌دوای كاركردن ده‌گه‌ڕێت له‌ پێناوبه‌خێوكردنی خێزانه‌كه‌ی،دواجار له‌ڕێی ده‌زگایه‌كه‌وه‌ كه‌ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی كاره‌كه‌ره‌كانه‌ بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌كوێت ده‌بێته‌ خزمه‌تكارو كاره‌كه‌ری دایكێك و سێ كچی و ڕاشدی تاقه‌كوڕه‌كه‌ی. جۆزافین هه‌گبه‌ی سه‌فه‌ر ده‌پێچێته‌وه‌و له‌پێناو خێزانه‌كه‌یدا، به‌ره‌و كوێت كۆچ ده‌كات و ده‌بێته‌ خزمه‌تكاری ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێك. جۆزافین له‌وماڵه‌دا كاره‌كه‌ری ده‌كات، تاكو نزیكه‌ی دوای دووساڵ ڕاشدی كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی ئه‌و خێزانه‌، جۆزافین ده‌خوازێت و له‌كۆتاییشدا منداڵێكی لێ ده‌بێت كه‌ ناوی ده‌نێت(عیسا)، كه‌ هۆزێی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه‌.دایكی ڕاشد كه‌پێشتر به‌ڵێنی دابوو كچێكی تربۆكوڕه‌كه‌ی بێنێت، به‌و كاره‌ی ڕاشد یه‌كجار نیگه‌ران و توڕه‌ده‌بێت. دیاره‌ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌جۆزافین نه‌عه‌ره‌به‌و نه‌موسڵمان،هاوكات له‌ ئاستی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، له‌خوار ئه‌وانه‌وه‌یه‌ كه‌خزمه‌تكاری ماڵه‌كه‌یانه‌. گه‌رچی ڕاشد هه‌وڵده‌دات كه‌دایكی ڕازی بكات به‌وه‌ی كه‌بوكه‌كه‌و نه‌وه‌كه‌ی لای ئه‌و بمێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌رسوورده‌بێت له‌ سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ده‌سبه‌رداری ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی بێت.سه‌ره‌نجام جۆزافین ده‌گڕێته‌وه‌ فلیپین و منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبووش ده‌باته‌وه‌ ئه‌وێ.

كاتێ مینۆزای باوكی جۆزافینیش كچه‌كه‌ی به‌و بارودۆخه‌وه‌ده‌بینێت،به‌كچه‌كه‌ی ده‌ڵێت:_(دیسان منداڵی بێ باوك؟ ئه‌م كاره‌ت له‌وڵاته‌كی خۆت بكردایه‌ باشتر نه‌بوو؟). به‌ڵام ئه‌و وڵامی ده‌داته‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی باوكێكی ڕاسته‌قینه‌و شه‌ڕعی هه‌یه‌،كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام پێشت ماره‌یكردووه‌.جۆزافین دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی،ئیدی ناوی كوڕه‌كه‌ی ده‌بێته‌ هۆزێ.له‌كوێت عیسای ناو بوو، وه‌لێ ئه‌وناوه‌چونكه‌ ناوێكی نامۆو له‌ده‌ره‌وی ناوی فلیپینییه‌كانه‌، ئیدی ده‌بێته‌ هۆزێ. په‌یوه‌ندی له‌نێوان جۆزافێن و ڕاشدهه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت و مانگانه‌ یارمه‌تی ده‌دات. ئه‌گه‌رچی دواجاربه‌هۆی فشاره‌كانی دایكی وبه‌ریه‌ككه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یانه‌ی ئه‌ودووكه‌سه‌،ڕاشدته‌لاقنامه‌یه‌ك بۆجۆزافێن ده‌نێرێته‌ فلیپین.

به‌ڵام له‌به‌ركوڕه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی،به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنی. تائه‌وكاته‌ی ڕژێمی به‌عس په‌لاماری كوێت ده‌دات وهه‌مووشتێك سه‌راوژوورده‌بێت. چونكه‌ ڕاشدی هاوسه‌ری به‌ دیلی ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست سوپای عێراق و بێ سه‌رو شوێن ده‌كرێت و ساڵانێك دواتر، ڕوفاته‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه‌. هۆزێ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ هاندده‌رێت كه‌بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتی باوانی و لای نه‌نكی وپووره‌كانی.هۆزێ وا خه‌یاڵ ده‌كات ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ كوێت، ئه‌وا هه‌موو خه‌ونه‌كانی دێنه‌ دی و تاهه‌تایه‌ به‌خته‌وه‌رده‌بیت. بێ ئاگا له‌وه‌ی كه‌له‌وێش ئه‌و هه‌ر فلیپینییه‌كه‌ كه‌هه‌مووشتێكی جیاوازه‌ له‌ نه‌ریتی ماڵه‌ باوانی. دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر، هۆزێ ڕووده‌كاته‌ كوێت، به‌یارمه‌تی غه‌سانی كۆنه‌ هاوڕێی باوكی ماڵی نه‌نه‌ غه‌نیمه‌ی دایكی باوكی ده‌دۆزێته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌وان له‌سووچێكی نێوحه‌وشه‌كه‌یان و له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ره‌كانییان، ژوورێك بۆ نه‌وه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن.چونكه‌ نایانه‌وێت دراوسێكانیان وته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكیش به‌وچیڕۆكه‌ خه‌مناكه‌ بزانێت كه‌عیسا نه‌وه‌ی ئه‌وان و كوڕی ڕاشدی كوڕیانه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان نه‌نگییه‌ كوڕه‌كه‌یان منداڵێك له‌ژنێكی فلیپینی بوزا په‌رست بخاته‌وه‌. كه‌ ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاونییه‌ و له‌كلتووری عه‌ره‌به‌كان نه‌شیاوه‌. هۆزێ كه‌له‌كوێتی وڵاتی باوكی ناوی ده‌بێته‌وه‌ به‌عیسا، وه‌ك كاره‌كه‌رێك له‌لایه‌ن پوورو نه‌نكییه‌وه‌ته‌ماشا ده‌كرێت. هیچ سۆزوحۆشه‌ویستییه‌كی پێ نابه‌خشن،به‌ڵكو وه‌ك ته‌نێكی نامۆ له‌نێوجه‌سته‌یه‌كی پیرۆزده‌یبینن.له‌بۆنه‌وجه‌ژنه‌كاندا، ناچارده‌كرێت له‌ ژووره‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی، خۆی له‌ چاوی خزم و پوورو دراوسێ و كه‌سانی تر بشارێته‌وه‌. بۆئه‌وه‌ی پرسیارله‌نه‌نكی نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌م فلیپینییه‌ چی ده‌كات له‌ماڵی ئه‌وان. كه‌س سۆزو خۆشه‌ویستی پێ نابه‌خشێت. ئه‌وهه‌موو شتێكی هه‌یه‌ له‌ژیان، ته‌نها لاوانه‌وه‌و خۆشه‌ویستی نه‌بێت.بۆیه‌ دواجار ناچارده‌كرێت ماڵ نه‌نكی جێبێلێت و ده‌چێت له‌ چێشتخانه‌یه‌ك كار ده‌كات. له‌وێش ڕۆژانه‌ به‌رفیزو بێ ڕێزی كوێتییه‌كان ده‌كه‌وێت كه‌ هه‌میشه‌ به‌چاوی هاووڵاتی پله‌دوو سه‌یری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌وه‌ك كاره‌كه‌ر له‌و وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن.

عیسا ناچاره‌ به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و تێهه‌ڵدان و شكاندنه‌وه‌یه‌ بگرێت، چونكه‌ كوێتی نییه‌ و فلیپینییه‌.ئه‌و ئه‌گه‌رچی به‌رله‌ هاتنی بۆ كوێت، وێنای به‌هه‌شتێكی ده‌كرد،به‌ڵام كه‌هاته‌نێوكوێتییه‌كان شتێكی پێچه‌وانه‌ی دیت. هۆزی گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌قه‌دی بامبۆله‌ فلیپین نه‌بێت،له‌قوڵایی خاكی هیچ وڵاتێكی دیكه‌دا ڕه‌گه‌كانی داناكوتێت.كوێت بۆكوێتییه‌كان به‌هه‌شته‌، نه‌ك بۆهۆزێ و هاوشێوه‌كانی.هه‌موو ئه‌و دروشم و بانگه‌شانه‌ی باسیش له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌مرۆڤه‌كان وێرای هه‌مووجیاوازییه‌كانیان وه‌ك یه‌ك مرۆڤن و هه‌موویان یه‌كسانن، دروشمی فریوده‌رن.هۆزێ دواجار به‌دڵێكی شكاوه‌وه‌بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی دایكی ده‌دات و به‌سه‌رهاته‌كه‌شی ده‌كاته‌ ڕۆمانێك.به‌مه‌ش كۆتایی به‌ڕووداوه‌كانی ڕۆمانی قه‌دی بامبۆ دێت.

ئه‌م ڕۆمانه‌ وێرای ئه‌وه‌ی به‌قه‌باره‌ڕۆمانێكی گه‌وره‌یه‌، وه‌لێ یه‌كێكه‌ له‌جوانترین وبه‌چێژترین ڕۆمانه‌عه‌ره‌بییه‌كان.خوێنه‌ربه‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ ماندوو بێزارنابێت. ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی كه‌وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌كه‌ به‌زمانێكی یه‌كجار جوان و سه‌ركه‌وتوو ڕۆمانه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌،وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌كوردی نووسرابێت وایه‌. له‌وماوانه‌ی ڕابردوودا،چه‌ندین ڕۆمانم خوێندنه‌وه‌، به‌ڵام دوو له‌و ڕۆمانانه‌ زۆرسه‌رنجیان ڕاكێشام و چێژی زۆرم له‌خوێنه‌وه‌یان بینی، ئه‌وانیش ڕۆمانه‌كانی(وێرانه‌ پیاو)و(قه‌دی بامبۆ)بوون. هیوادارم خوێنه‌ران ئه‌ودوو ڕۆمانه‌ له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن. ده‌ستخۆشانه‌ش له‌وه‌رگێڕه‌كانی ئه‌ودووڕۆمانه‌ ده‌كه‌م، كه‌له‌ڕاستیدا دوو له‌تێكسته‌ هه‌ره‌ جوانه‌كانی ڕۆمانی عه‌ره‌بییان وه‌رگێڕایه‌ سه‌رزمانی كوردی و خوێنه‌رانیان له‌ خوێنه‌وه‌یان بێبه‌ش نه‌كرد….

سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

*په‌راوێز/ قه‌دی بامبۆ/ڕۆمان/نووسینی( سعودئه‌لسنعوسی)/وه‌رگێڕانی (ڕه‌نجده‌ر جه‌بار)/بڵاوكراوه‌ی(ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند_سلێمانی 2019)…..
*ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ په‌ڕاوی ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی ژماره‌ی ڕۆژی 14-5-2019بڵاوكراوه‌ته‌وه‌……….




دەوڵەت … نوسینی جۆزیف پرۆدۆن….6

دەوڵەت*:
نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON
و: زاهیر باهیر
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
بەشی شەش:

لە ڕاستیدا لۆژکی نەیارەکانمان تێناگەین، قەبوڵی پرنسپێك دەکەن بێ ئەوەی گرفتی سەرەنجامەکەیان هەبێت، بۆ نموونە یەکسانی لە سیستەمی باج دانا، پەسەنددەکەن کە دەزانن باج لەسەر سەرمایە، لە بەرانبەریا جەماوەرییەتیەکی دژ بە خۆیان دروستددەکات، بێ ئەوەی پاساو و متمانەیان بە خۆیان هەبێت. بۆ هەموو ئەمانەی کە دەیکەن هاوشێوەیەك، قسەیەك، بیانویەکیان هەیە. هانی دەست هەڵگرتن لە کاپیتاڵ و ئازادکردنی کار دەدەن، ئەوەی کە دەمێنێتەوە لێرەدا کاتێك کە دژایەتی دەرەنجامی ڕەسمکردنی سیاسەتەکانی حکومەتە کە سەبارەت بە بیناکان ڕودەدات، ئەوان پرۆتێست دژیان دەکەن. ئەوان بەردەوامن لە قسەکردن لەسەر سیاسەت و حکومەت، بەبێ ئەوەی بپرسن ئایا حکومەت لەگەڵ ئازادیی پیشەسازیی و یەکسانییدا، دێتەوە، ئایا گریمانی زانسستی سیاسەت هەیە، کاتێك کە پێویستی بوونی سیاسەتێکی ئابووریی هەیە؟ لە کاتێکدا ئەو خانووبەرانەی کە ئەوان بە بێ دوودڵی هێڕشی دەکەنەسەر بێ گوێدانە بەهای کۆنییان [ ئەنتیك] ، کەچی هاوکات لەبەردەم دەسەڵاتا وەکو پاسەوانەکانی کڵێسە لەبەردەم نهێنی موقەدەس-دا دەنوشتێنەوە. حکومەت بۆ ئەوان زەروورییە و شیاوی گۆڕین نییە، مەبدەئی مەبدەئەکانە، هەمەیشەییە، ئەبەدییە.

بە مسۆگەری ئێمە دڵنیایی خۆمان بۆ پەسەندکردنی پێشنیارەکە نادەین و بەڵگەمان هەیە، چونکە وەکو هەر کەسێکی دیکە دەزانین کە بە چ مەرجێك پێشنیارێک دەخرێتە بەردەست. تەنها ئەوە دەڵێین پێش ئەوەی بگەینە بڕیارێك سەبارەت بە دەستورێکی نوێی دەوڵەت، ئێمە دەبێت پرسیاری ئەوە بکەین کە لە سۆنگەی ڕیفۆرمە ئابوورییەکانەوە کە شۆڕش بەسەرمانا دەیسەپێنێ ئایا خودی دەوڵەت نابێت هەڵوەشێتەوە؟ ئایا ئەم کۆتاییەی دەزگە سیاسییەکان سەرەنجامی بەجێهێنان و مانای ڕیفۆرمی ئابووریی نییە؟ هەروەها ئێمە پرسیار دەکەین ئایا لە ڕاستیدا لە دوای تەقینەوەی شوبات، پاش یاسای مافی دەنگدانی گشتی، پاش بانگەشەی هێزی بێ هاوتای جەماوەر، هەروەها ڕادەستکردنی حەتمی دەسەڵات بۆ خواست و خودی جەماوەر، هێشتا ئەگەریی حکومەتێك، هەر جۆرێك بێت، هەیە؟ ئایا حکومەتێكی دائیم وەکو جێگرێك [ئاڵتەرنەتیڤێك] ناخرێتە شوێنی؟ ئیتر ئەو حکومەتە کوێرانە جێگیربێت بە هەڵخەڵەتاندن و پێچەوانکردنەوەی فرمانی جەماوەر، یاخود بە ئەنقەست هەڵخەڵەتێەرانە بێت هەر وەک چۆن حکومەتە کاتییەکە [موەقەت] کردی، کە دیماگۆگییەکان لە هەموو سەردەمێکدا کردویانە .

لانی کەم پرسیاری ئەوە دەکەین کام لە بڕگە [صیغە ] و خەسڵەتە جیاوازەکانی دەوڵەت دەبێت بمێنێتەوە و جەختیان لەسەر بکرێتەوە؟ ئەی ئەوانەی کە لە دەوڵەت لادەبرێن و هەڵدەوەشێنرێتەوە کامانەن؟ دەبێت ئەوە بزانین هەر وەکو ڕەنگە پێشبینی دەکرێت، لەو بڕگە و خەسڵەتانەی ئێستای، تاکە یەك دانەیان نییە کە بتوانێت ڕیفۆرمی ئابووریی بپارێزێت. ئەمە زۆر زەروورییە کە دانی پیادا بنرێت، بە ئاماژەدان بە بەهێزیی ئەم ڕوونکردنەوە نەرێینەدا [نێگەتیڤەدا] کەلە هەلومەرجێکی نوێی کۆمەڵدا بوونی هەیە، دەوڵەت هیچ نییە و ناشتوانێت هیچیش بێت. بە کورتییەکەی تەنها ڕێگایەك بۆ ڕیكخستنی حکومەتێکی دیمۆکراتی، هەڵوەشاندنەوەی خودی حکومەت خۆیەتی.

لەبری ئەم شیکردنەوە ئەرێینە [پۆزەتیڤ] و کردەیی [پراکتیکەڵ] و کەتوارییە سەبارەت بە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی، ئایا خۆ بە پەیامبەرە زانەکانمان دەزانن چ ڕێڕەوێك، ئاراستەیەك دەگرنە بەر؟ ئەوان دەڕۆن ڕاوێژ بە Lycurgus, Plato, Orpheus, دەکەن لەتەك هەموو قسە و وتە خورافییەکانان، ئەوان پرسیار لە کەسە ناسراو و مەشورە قەدیمییەکان دەکەن، بانگ و داوا لە کەسە دوورەدەستەکانی چەرخە کۆنەکان دەکەن بۆ چارەسەکردنی کێشەکان کە هەر زۆر مۆدێرنن، دواتریش وەڵامێکی غەریبمان لەدەماخی بریسکاوییانەیانەوە پێدەدەن.
زیاتریش لەوە: ئایا لێرەدا نابێت ئەم زانستەی کۆمەڵ و شۆڕش لە هەنگاوی یەکەمدا هەموو کێشەکان لابەلابکاتەوە لەبەرئەوەی کە زانست لە جەوهەردا عەمەلییە و یەکسەریش دەستبەکارە؟ گومانیش لە زانستی دەرکەوتوی کۆنا نییە، بەڵام لەسەروی هەموو پێشکەوتنێکی بینراوەوە کە لە وێدا گەشەکردن، جێگای خۆی دەگرێت لە شێوەیەک لە شێوەکانی نەفیکردنەوەی خودی مەنهەجە تەقلیدییەکە.

اا. سەبارەت بە کۆتایی، یاخود بابەتیی دەوڵەت

ئێستا ئێمە ئایدیای دەوڵەت و بەرچاوبوونە سروشتییەکەی کە بە تەواوی لەسەر بناخەی فەرەزییەت دادەنرێت بینیمان، کە لانی کەم پڕ لەگومانە کە لە ڕوی جەسەدەییەوە، نەبوونی کاراکەتەرییەوە، ڕۆشنبیرییەوە، ئەخلاقییەوە بۆ جەماوەر بێکەڵکە. ئێستاش دەکرێت هەمان ئایدیا سەبارەت بە جەوهەریی دەوڵەت و ئامانجی بسەلمێنین کە بابەتێکە بەبەرچاوەوەیە و لەسەر فەرەزییەکی دیکە قەرار دەگرێت، بەڵام هێشتا قسەکردن لەسەری، مەحاڵ ترە تاکو ئەوەی یەکەم بەهۆی هەبوونی دژمنایەتی هەمیشەیی ئەو [دەوڵەت] لە تەك مرۆڤایەتیی-دا، فەرەزییەك کە خودی دەوڵەت خۆی سەرەنجامی عەقیدەیەکی [ دۆگما] سەرەتایی شکستخواردوەوە یاخود لە خەتا و تاوانێکی ئەسڵەوە، سەرچاوەی گرتووە.

بەردەوام دەبین لە ئاماژەکردن بە “Le Nouveau Monde:”

” Louis Blanc پرسیار دەکات چی ڕوودەدات ” ئەگەر ئێمە فەرامۆشی هەرە ڕۆشنبیترین یاخود هەرە بەهێزترین کەسانێك کە بەست و گرفت دەخەنە بەردەم گەشەکردنی هێزی یەکێك کە کەم هێزە یاخود کەم ڕۆشنبیرە؟ ئازادیی خاپوور دەبێت.
“چۆن ئەم تاوانە دەوەستێنرێت؟ بە ناوبژیکردن، نێوەندگیریی یا خۆهەڵقورتاندن [تەدەخول] لە نێوانی داپڵۆسەر و داپڵۆسراوا، چەوسێنەر و چەوساوە؟ هەموو دەسەڵات بۆ خەڵك.
“ئەگەر جەیمس، پیتەر-ی چەوسانەوە ، زوڵمی لێکرد ئایا سی و چوار ملیۆنەکەی پیاوانی کۆمەڵی فەرەنسی دەبێت هەموو ڕاکەن و بەهانای پیتەر- ەوە بچن بۆ پاراستنی ئازادیی؟ نیشاندانی یا کردنی شتێکی ئاوا گاڵتەجاڕیی و جێگای پێکەنینە.
” ئەی کەواتە چۆن کۆمەڵ تەدەخول بکات؟
” لە ڕێگای ئەوانەی کە هەڵبژێرراون تاکو ببنە نوێنەر بۆ ئەم مەبەستە.
” بەڵام ئەم نوێنەرانەی کۆمەڵ، ئەم خزمەتکارانەی خەڵک، ئەمانە کێن؟ دەوڵەتە.
” ئەگەر بەم شیوەیە بێت کەواتە دەوڵەت بۆخۆی کۆمەڵە، وەکو کۆمەڵ ئەدا دەکات، بۆ وەستاندنی – چی ؟ سەرکوتکرن، بۆ پاراستنی – چی ؟ – ئازادیی”.

درێژەی هەیە.
………………..
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.




شۆڕش یا نییە یاخود شۆڕشی خەڵکە، زوڵملێکراوانە … زاهیر باهیر

پێشئەوەی بچمە سەرباسەکە دەبێت ئەوە بڵێم کە شۆڕش لای من گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە بۆ کۆمەڵێکی ناچینایەتی و ئاسۆیانە [ ناقوچکەیی] ، کە کۆمەڵی سۆشیالیستییە. هەروەها ئەم وتارە گرێدراوی وتارەکانی دیکەمە بەتایبەت ” بزوتنەوەی خەڵکیی زۆر زەروورە بە هاوپشتی چینی کرێکاران
http://www.emrro.com/bizutneweyxelkiy.htm هەروها ئایا کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕن؟ http://www.emrro.com/ayakirekaranc.htm ”
تێگەیشتنی من و ئەزموونەکان و بینین و چاودێریی ڕوداوەکان هەموو ئەمانە دەمگەیەننە سەرەنجامێک کە شۆڕش، شۆڕشی خەڵکە ، داپلۆسراوانە نەك بە تەنها کرێکاران .

ئەگەر ئێمە ئەنارکیزم بە مێتودێکی کردەیانە بۆ شیکردنەوە و لێکدانەوەی ڕووداوەکان و بارودۆخەکە بە ڕەچاوکردنی فاکت و دیتنی واقیع نەك لە ڕێگای تێکستەکانەوە، بزانین، ئەوە بۆ من ناوازەیە کە باوەڕم وابێت کە شۆڕش تەنها لەسەر دەستی کرێکارانا ڕوودەدات و چینی کرێکاران دینەمۆی جەوهەرین و ئەو هێزەن لە گۆڕانی کۆمەڵدا بۆ سۆشیالیزم.
لەمەش زیاتر لەکاتی سەرهەڵدانی سیستەمی چینایەتیی و کۆمەڵی هەرەمییەوە کە بەدووی کۆمەڵی سەرەتایی کۆمۆنوێڵ دا هاتووە، زەروورەی شۆڕشیشی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە. هەر ئەمەش هۆکاری ڕوودانی ڕاپەڕین و شۆڕشەکان بوون لە هەموو دونیادا. وەختێك هەبووە کە ڕاپەڕین و شۆڕش لە ئەوروپا و ئەمەریکادا لە چەرخەکانی پازدە و شازدە و حەڤدەدا و هەتا پێشتریش چڕبووەتەوە کاتێك کە خەڵكی خۆیان لە ڕێگای ئەنجوومەنەکانیانەوە، بە بەکارهێنانی خەبات و چالاکی ڕاستەوخۆ توانیویانە ئامانجی ڕاپەڕین و شۆڕش و بەگژاچوونەوەکانیان بهێننە دی.

ئەم چەند دێڕەی سەرەوە پرسیارێکی سەرەکی و بناغەییمان لا دروستدەکات. بۆچی بەشەرییەت دەبێت چاوەڕوانی کاپیتاڵیزم یاخود هەر سیستەمێکی دیکەی چینایەتی بکات،تاکو شۆڕش وادەی خۆی بێت ئەو کاتە لە هەوڵی بەجێگەیاندنییا بێت؟ بۆچی ئایندەی شۆڕش دەبێت بە پێشەوەچوون و گەشەکردنی چینی کرێکارانەوە گرێبدرێتەوە؟
لە کاتێکدا کە لە واقیعدا ئێمە ئەوە دەبینین کە سەرمایەداریی بە کۆمەکی هێزە تاریکەکانی و گەشەکردنی تەکنەلۆجیا، بەهێزتر دەبێت، بەڵام هاوکاتیش چینی کرێکاران لاوازتر دەبێت تا ڕادەی ئیفلیجیی. بە تێڕوانینی واقیع دەتوانین ئەوە ببینین کە چینی کرێکاران بووەتە ئۆرگانێكی خۆگونجێنەر لەناو جەستەی کۆمەڵی بورجوازییدا.

کەواتە ناکرێت لە ڕابووردوودا بژین ، کاتێك کە دەمانەوێت خەبات دژی سیستەمی هەنووکەیی کە لە سایەیدا دەژین بکەین، دەبێت تاکتیك و ئامرازەکانی تێکوشانە تەقلیدییەکان کە کارانین و چیتر هیچ بەدەستناهێنن ، بگۆڕین.
دەبێت ئەوە بزانین کە پێناسەی چینی کرێکاران لە هەنووکەدا زۆر جیاوازە لە سەد یا دووسەد ساڵ لەمەوبەر. دەبێت لەوەش حاڵی ببین کە گەشەی تەکنەلۆجیا بۆ ئاستێكی زۆر پێشکەوتوو هەنگاوی ناوە و ڕۆبۆتی دروستکردووە کە لە ماوەیەکی دیکەدا کرێکاران بەرەو مەحفبوونەوە دەبات. لە چەند دەهەیەکی دیکەدا لە زۆر شوێندا ڕۆبۆت شوێنی کرێکار دەگرێتەوە. لەو بارەدا ئەوانەی کە هێشتا باوەڕیان وایە کە چینی کرێکاران ئێمە ئازاد دەکات، ئەو کاتە ڕەنگە ئەوان ئومێدی ئەوە بکەن کە ڕۆبۆت لە بری کرێکارەکان ئەرکی بەدیهێنانی کۆمەڵی سۆشیالیزم ، بگرنە ئەستۆ و ئازادمان بکەن، گەر ئەمەش باوەڕیان بێت لەبری بەرزکردنەوەی دروشمی ” چینی کرێکاران یەكبگرن “…دەکرێت ئەمە بگۆڕێت بە ” ڕۆبۆتەکان یەکگرن “.

واقیعی ژیان تەنها ئەوەمان نیشان نادات ، بەڵکو لە ڕاستیدا دەشیسەلمێنێت کە کرێکاران لە قوتابییان، بەتاڵە ، خانەنشیکراوان، کەمئەندامان کەر کار ناکەن، کێڵگەوان و جوتیاران، کاسبکارێك کە کاسبی بۆخۆی دەکات و خەڵکی ناچەوسێنێتەوە ، شۆڕشگێڕتر نیین. دەتوانین ئەوەش تێبینی بکەین کاپیتاڵیزم پیر نەبووە و لە قەیرانا نییە ، بەڵکو زۆر گەنجە و ڕەنگە ساڵانێکی دوور و درێژی مابێت ، مەگەر ئێمە خۆمان ، خۆمان ڕێکخەین و کارایانە و جددیانە جەنگی دژ بکەینەوە.

هەر وەك چۆن پێناسەی چینی کرێکاران تا ڕادەیەك وەکو جاران نەماوە هەر ئاواش پێناسەی کاپیتاڵیزمیش . جیهانگیریی [ گڵۆبەڵایزەیشن ] کاریگەریی لەسەر چینی کرێکاران لەڕوی چەندایەتی و چونایەتییەوە داناوە و گۆڕیوێتی، هەروەها کاپیتاڵیزمیشی گۆڕیوە . بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم خاڵە تکایە ئەو لینکەی سەرەوە ببینە . جیهانگیریی کاپیاڵیزمی بەرەو پێشەوە بردووە و بەهێزتری کردووە بەڵام چینی کرێکارانی بەرەودواوە بردووە و لاوازکردوە.

یەكێك لە کاراییەکانی سەرمایەداریی لە سەر هەموو چینەکانی ناو کۆمەڵ، یەکێتی چیانیەتییانی هەڵوەشاندەوە، هەروەها لەناو خودی چینی کرێکارانیشا. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە لە ئێستادا نەك هەر مانگرنتی گشتی نابینین، بەڵکو لەناو ڕیزەکانی هەمان کرێکاری بەشە جیا جییاکانی ناو هەمان کۆمپانیا یەکڕیزی و یەکێتی کرێکاران نابینین لە کاتێکدا کە کار و پیشەکانیان تەواوکەری یەکترین.

گەرچی کاپیتاڵیزم یەکێتی نێوانی چینەکان و یاخود یەکێتی ناو خودی چینەکە خۆی، تێکشکاندوە، بەڵام هاوکات هەمان بارودۆخی لە نێوانی گەلێك لە توێژاڵەکانی نێو چینە جیاوازەکاندا خولقاندووە کە ئەو بارودۆخە هاوبەشە لە نێوانی بەشێك لە کرێکاران و جوتیاران و ئەوانەی کە پێیان دەڵێن پیتی بورجوا و هەتا توێژاڵێکیش لە چینی ناوەندی، هەیە. ئەم بارودۆخەش بووەتە زەمینەیەکی ناوکۆیی بۆ تێکۆشانی هاوبەشیی و بەیەکەوەیی هەموویان دژ بە دوژمنەکەیان کە سیستەمەکە و دەوڵەتەکانێتی. ئەم توێژاڵانەن کە دەبنە دینەمۆی شۆڕش. لە کاتێکیشدا هەر یەکەیان سەر بە چینێکی جیاوازن لە کۆمەڵدا و زۆرینەی خەڵک پێکدەهێنن بەم هۆیەوە چالاکیی و داخوازییەکانیان ڕەنگدانەوەی سەراپای کۆمەڵە.

لە کۆمەڵی هەنووکەییدا، لەهەر شوێنێك بڕوانین دەبینین هەموو بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکان لە ڕاستیدا بزوتنەوەی خەڵکن. زۆر دوورن لەوەی کە بتوانین ناودێریان بە بزوتنەوەی کرێکاران بکەین . هەندێك لە باشترین نموونە لەو بارەدا وڵاتانی ” بەهاری عەرەبی” یە، بزوتنەوەی خەڵکە لە ئێران و کوردستان و عێراق ، هەندێك لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەتا دەگات بە رووداوەکانی ئێستای وەکو بزوتنەوەی پەسەك زەردەکان و بزوتنەوەی یاخیبووان لە مەحفبوونەوە [ئینقرازبوون] و پاراستنی ژینگە لە بریتانیا و وڵاتانی دیکەدا.

لە ئێستادا خەباتکردن سەبارەت بە ” تاکە کێشەکان” لای خەڵکی بووەتە پرسێکی گرنگ و زەرووری لایان. ئەم تاك کێشەیانە پرسی زۆر جەماوەرین و لای خەڵكی زۆر مەبەستن ئیدی پرسی ژینگە بێت، پەنابەر و کۆچبەران ، خانووبەرە و کێشەی سەرەپانان، ڕایسیزم و فاشیسزم، پرسی چارەسەر و تەندروستیی ، پەروەردە و پێگەیاندن، فێمەنیزم تا دەگات بەوانی دیکە ، هەموو گرنگن. تێکۆشان بۆ لابەلاکردنەوەی ئەم کێشانە خەڵکی لە هەموو بەش و لایەنەکانی ناو کۆمەڵەوە بێ گوێدانە جیاوازی چینایەتییان، دین و ئاینیان ، ئیتنیکییان، کاریان، بەشداری دەکەن و چالاکی خۆیان دژ بە دەوڵەت و سیستەمەکە دەوام پێدەدەن.

لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوەشمان لا ڕوون بێت کە خەباتی لابەلاکردنەوەی تاك کێشەکان دەبێت گرێبدرێتەوە بە سیستمەکە و دەوڵەتەوە. ڕەگ و ڕیشەی هەر کام لەو کێشانە لە خودی سیستەمەکەدایە و ناتوانرێت ئامانجیان بە تەواوی بپێکن ئەوەندەی ئەم سیستەمە بەردەوام بێت لە بوونیا. من باوەڕم وایە ناتوانین چارەسەری ئەم تاك کێشانە بۆ چینی کرێکاران بەجێ بهێڵین کە لە کاتێکدا ئەوان توانای بەرگرییکردنیان لە مافەکانی خۆیان نییە.
شۆڕش ، شۆڕشی کۆمەڵایەتییە ، ئابووورییە ، سیاسییە ، ڕۆشنبیرییە و کولتورییە. لەبەر ئەوە دەبێت لە بنی کۆمەڵەوە لە هەموو کوچەو کۆڵانێکەوە، نەك هەر بە تەنها لە کارگەکانی کرێکاران و شوێنەکانی دیکەی سەرکارەوە سەرهەڵبدات. دەبێت بزوتنەوەیەکی جەماوەریی بێت نەك بە تەنها هی کرێکاران، دەبێت هەموو کێشەکان لە کۆمەڵدا لابەلابکاتەوە نەك بە تەنها کێشەی نێوانی کرێکاران و بەڕێوەبەرانی کارگەکان، دەبێت شۆڕشێکی مرۆڤانە بێت نەك بە تەنها شۆڕشی چینی کرێکاران بێت.

ئەگەر چینی کرێکاران دینەمۆی شۆڕش بن، ئەمە یانی ئەوان پێشڕەوی ئیمە دەکەن و دەبنە ڕابەر و سەرکردە . ئەگەریش سەرکردایەتی ئێمە بکەن ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە بۆشایی لە نێوانی سەرکردە” چینی کرێکاران” و “ئێمەی” بنکردە ، دروستدەبێت، ئەمەش بە ڕۆڵی خۆی لە ڕاستیدا بەرەیەکی هەرەمیی و چینایەتی دەخولقێنێت.
کەواتە کۆمەڵی سۆشیالیستیی بە تەنها لە ڕێگای چینی کرێکارانەوە کە کەمایەتی کۆمەڵن بنیات نانرێت. ئەوان نابێت دەسەڵاتدار بن بەسەر ئێمەوە. ئەگەر دەسەڵاتیان هەبێت ئەوە کۆنترۆڵی تاك و کۆمەڵ دەکەن و سەرەنجامیش سیستەمی چینایەتی و هەرەمیی لە ژیانا بەردەوام دەبێت .

زاهیر باهیر- لەندەن
ئایاری 2019

Zaherbaher.com




سۆشیال میدیای کوردیی … شوانە حسن ابوبکر

چەند ڕۆژێکە سۆشیال میدیای کوردیی سەرقاڵی وروژاندن و باسکردنی شتێکە بەناوی شکۆی تاکەوە لە کۆمەڵگای کوردییدا. وەک ئەوەی (شکۆ) شتگەلێک بێت، بۆ یەکهەم جارە زڕابێت و بووبێتە پارچە شوشەی وردو خاشکراو. بەبێ ئەوەی باس لە ڕەهەندە مێژووییەکانی پشت ئەم چەمکە بکرێت و ئەوە ڕاڤەبکرێت، کە شکۆی تاکی کورد لە باشووری کوردستان بەدرێژایی حوکمڕانیی حکومەتەکانی عێراق بووەتە پرزۆڵە.

دوای ڕاپەڕینیش هێزە حوکمڕانەکان تەنها لەسەر شکاندنی شکۆی خۆیان و شکۆی تاکی کورد کاریانکردووە. ئەوەندەی بەدواداچوونم کردبێت، هیچ شتێک کورد لەسەری هاوڕا نەبووە، جگە لە شکاندنی شکۆی تاکەکانی خۆی. بە جۆرێک دەتوانین بڵێین هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە لە ڕووی ویژدانییەوە ئامادەگییەکی تەواوی تێدایە بۆ ئەوەی شکۆی ئەوی دی بشکێنێت و وەکو ڕەفتارێکی ڕەسەنی تاک لە کۆمەڵگادا وێنایبکات. بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕەفتارەیش چەندین بیانووی دەرونیی و ئاینیی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی دەهێنێتەوە. بەکورتیی شکاندنی شکۆ تاکە ڕەفتاری ناچیزەیە، کە بەشی هەرە زۆری تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە وەک یەک ئەنجامیدەدەن و وەک یەکیش دژی دەوەستنەوە.

پیشاندانی ددانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی جوڵانەوەکەی شاسوار عەبدولواحید هەرایەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. هەندێک پێیانوایە، کە پیشاندانی ئەو دیمەنانە ڕەفتارێکی نامرۆڤانەیەو پاشماوەی کلتوری بەعسە و بەشێوەیەکی بەردەوامیش دەستگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستاندا بە بیانووی جۆراوجۆر دوبارەیدەکەنەوە. لە بەرانبەریشدا هەندێکی تر پێیانوایە، کە ئەو پیشاندانانە ئەرکێکی ئاسایشیی گرنگن و هۆکارێکن بۆ پاراستنی ئاسایشی تاک لە کۆمەڵگادا. بۆ ئەمەیش هەر دوو لایان بیانووی پاراستنی شکۆی تاک دەهێننەوە، کە لە بنەڕەتدا هەر دوو ڕەفتارەکە لەیەکدەچن.

سەرلەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە کۆمەڵگای ئێمەدا کورد-کوژە و پرۆسەیەکە هیچی کەمتر نییە لە پرۆسەی ئەنفال

لێرەدا دەپرسم؛ دروستکردنی (48) پەڕەی ساختە لە تۆڕێ کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بۆ تەفروتوناکردنی کەسایەتیی ئەو دەنگانەی، کە بەدرێژایی مێژووی دوای ڕاپەڕین دژی نادادپەروەریی وەستاونەتەوە ناودەنرێن چی؟! ئایا بیانووی بەرگریکردن لەو پەڕە ساختانە تەنها ئەوەیە، کە حیزبەکانی تریش هاوشێوەی ئەم جوڵانەوەیە پەڕەی ساختەیان هەیە؟ بێگومان ئەمە پاساوێکی لاوازە، چونکە بڕیار بوو ئەم جوڵانەوە گەنجانە نوێیە بە زمانی خۆیان لە حیزبە تەقلیدییەکانی تر نەچێت و کار بۆ پاراستنی شکۆی تاک بکات.

بەڕونیی ئەوە دەڵێم، کە حیزبی کوردیی تۆڕی کۆمەڵایەتییان کردووەتە زبڵخانە، لە زەردەوە بۆ پرتەقاڵیی وەک یەک مامەڵە لەگەڵ ئەم تۆڕەدا دەکەن. لەسەر دەستی پەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، کە حیزبە حوکمڕانەکان و ئۆپۆزیسیۆنەکان پاڵپشتیی مادییان کردوون، زۆر بێبەزەییانە پەلاماری چاک و خرابی ئەم کۆمەڵگایەیان داوەو هەرچی خودا پێیناخۆشە بە جوانییەکانی نیشتمانیان کردووە، بەڵام ئەوەیش ناشارمەوە، کە کاتێک بینیم خاوەنی هەندێک لە پەڕە پیسەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، کە سەرۆکی جوڵانەوەی مۆدێرنە گەنجانەکە باربوی مادییان دەکات و ئاراستەیاندەکات، توشی شۆک بووم!

ئاخر چۆن دەکرێت کەسێک تەنها لەبەرئەوەی لە قۆناغێکی دیاریکراودا بە هەر بەهانەیەک نەیویستبێت بەشێک بێت لە جوڵانەوەکەی، بەو شێوە بێشەرمانە ڕۆژێک بیکەیتە پاراستن و ڕۆژێکی تریش وەک دەمڕاستی زانیاریی ناویبهێنیت! شەوێک وەک سەرسەریی پیشانیبدەیت و شەوێکی تریش بە خیانەتکار و کۆیلە ناوی بزڕێنیت!

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، کە سەرلەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە کۆمەڵگای ئێمەدا کورد-کوژە و پرۆسەیەکە هیچی کەمتر نییە لە پرۆسەی ئەنفال، لە پرۆسەی ئەنفالدا جەستەی کورد پاکتاودەکرا، لە پرۆسەی پەڕە ساختەکانی فەیسبوکدا ڕۆحی تاکی کورد پاکتاودەکرێت و شکۆی تاکەکان زۆر بەئاسانیی ئەتکدەن.

( شوانە حسن ابوبکر )




کتێبی (زمانی حەیزەرانی) د. فەرهاد پیرباڵ چاپ دەکرێتەوە.

خانەی (کولتووری) دەستی بە چاپکردنی کتێب کرد و
لەیەکەم چاپ کراویشدا کتێبێکی فەرهاد پیرباڵ چاپ دەکاتەوە.

لەبەر دوو هۆکار.

یەکەم، ئەم کتێبە گرنگە بۆ خوێنەران و خوێندکارانی
کورد تا کوو بزانن مافیان چییە و چۆن داوای ماف و ئازادی خۆیان دەکەن.

دووەم، ئەو کتێبە ساڵانێکە چاپی لە بازاڕ نەماوە
و پێویستە چاپ بکرێتەوە.

دواتریش پێویستە ئاوڕ و خزمەتی نووسەرانی خۆمان
بکەین.

کتێبەکە بەبەرزترین کوالێتی چاپ دەکرێت لە وڵاتی
ئێران بە تیراژی هەزار دانە. لەم ماوەیە چاپەکەی دەکاتەوە کوردستان، بەڵام ڕەنگە مەڕاسیمی
بڵاوکردنەوەکەی بکەوێتە دوای جەژن.




-ئەوروپا و پەنابەران … ناساندنی کتێب نووسینی : حەیدەر هەمەوەند

خوێنەری بەڕێز

ئەمرۆ کتێبێکی گرینگتان پێ دەناسێنین و کەمێک باسی ناوەڕۆکەکەی دەکەین و پێویستە پەنابەرانی کورد لە ئەوروپا زانیاریان هەبێت لەسەری چونکە ئەم کتێبە باسی داهاتووی ئەوورپا دەکات .
کتێبەکە بە زمانی فەرەنسی نووسراوە لە ژێر ناوی Le grand remplacement کە بەکوردی واتە : جێگرتنەوەی گەورە . نووسەری ئەم کتێبە پیاوێکی سیاسی فەرەنسیە و ناوی رونۆ کامۆیە Renaud Camus ئێستا تەمەنی حەفتا و سێ ساڵە .
تەوەرەی سەرەکی کتێبی جێگرتنەوەی گەورە سەبارەت بە هاتنی پەنابەرانە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا . رونۆ کامۆ لەم کتێبەدا باسی نوخبەیەک یان گروپێک دەسەڵاتداری ئەوروپی دەکات کە لە برۆکسل دادەنیشن و سیاسەتی یەکیەتی ئەوروپا دادەڕێژن و چەندین پیلانیان لەژێر سەردایە دژی هەموو گەلانی ئەوروپا و بە کردەوەش جێ بەجێی دەکەن .

رونۆ کامۆ دەلێت ئەم نوخبە دەسەڵاتدارەی ئەوروپا بە داڕشتنی پلانێکی وورد و درێژخایەن کەتوونەتە هاندانی خەڵكی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و خوارووی بیابانی ئەفریقیا تا کۆچ بکەن بۆ فەرەنسا و هەموو قارەی ئەوروپا و بۆ ئەم مەبەستەش سنووری ووڵاتانی ئەوروپایان بۆ کراوەتەوە .
مەبەستی ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە ئەوروپیە ئەمەیە کە پەنابەران و کۆچبەران نیشەجێی ئەوروپا بکەن و لە رێگەی ئاسانکاری و یارمەتی ماددی و خانوبەرەو هەروەها پێدانی ئیقامە و جنسیەی ووڵاتانی ئەوروپا و زۆر ئیمتیازاتی تر ئەم کۆچبەرانە بکەن بە دانیشتووانی سەرەکی ئەوروپا و گەلانی رەسەنی ئەوروپیش بەلاوە بندرێن و بەرەو چارەنووسێكی پڕ لە کارەسات و لەناوچوون بڕۆن هاوشێوەی کۆمەلكوژیەک دژی گەلانی رەسەنی ئەوروپا .

کتێبەکەی رونۆ کامو مژاری کۆچبەری دابەش دەکاتە سەر دوو رەهەند :
رەهەندی یەکەم : رەهەندی نەژادی

رونۆ کامۆ لەم رەهەندە باسی ئەوە دەکات کە رەچەڵەکی خەڵکی ئەوروپی رەسەن سپی پێستن کە مرۆڤی مووزەرد و چاوشین زۆر باوە تیایاندا بەڵام نەژادی کۆچبەرەکان و پەنابەران بەشێوەیەکی سەرەکی ئەسمەرن و سەر رەشن و چاویان رەشە یان قاوەییە . بۆیە هاتنی ئەم کۆچبەر و پەنابەرانە هەرەشەیە بۆ سەر دانیشتوانی رەسەنی ئەووروپا لە داهاتوویەکی نزیکدا مرۆڤی ئەوروپی سپی پێست لەناو دەچن و کۆچبەر و پەنابەری ئەسمەر و سەر رەش هەموو ئەوروپا داگیر دەکەن .

رەهەندی دووەم : رەهەندی ئاینی
رۆنۆ کامۆ لەم کتێبەدا باسی ئاین و کولتوری گەلانی ئەوروپا دەکات و دەڵێت کە کۆچبەران و پەنابەران خاوەنی یان هەڵگری کولتورێکی زۆر جیاوازن لە کولتوری گەلانی ئەوروپا . ئەو دەڵێت کە ئاینی زۆربەی کۆچبەران و پەنابەران ئاینی ئیسلامە لە کاتێکدا گەلانی ئەوروپا خاوەن کولتورێکن کە خەسڵەت و سیماکانی ئەم کولتورەی ئەوروپا لە سەر بنەماکانی ئاینی مەسیحی و جولەکە و دابونەریتی کۆنی خۆیان داڕێژراوە .
بەم جۆرە رونۆ کامۆ روونی دەکاتەوە کە هاتنی کۆچبەران و پەنابەران لە دوو رووەوە سیما و خەسڵەتەکانی ئەوروپا دەسڕێتەوە . لەلایەک ئەوروپیە سپی پێستەکان لەناو دەچن و کۆچبەران و پەنابەران بەرەنگی رەش و ئەسمەری خۆیان جێگەی سپی پێستەکانی ئەوروپا دەگرنەوە و لەلایەکی ترەوە ئاینی مەسیحی و کولتوری ئەوروپیش لەناو دەچێت و ئاینی ئیسلام و کولتوری ئیسلامی لە هەموو ئەوروپا باڵا دەست دەبێت .

ئەم کتێبەی رونۆ کامۆ سەرەتا لەلایەن ژمارەیەکی کەمەوە پێشوازی لێکرا بەتایبەتی نەژادپەرستەکان بەڵام دواتر و ئێستاش رۆژ بەرۆژ خەڵکانێکی زۆری ئەوروپی باوەڕ بەم بیردۆزەی رونۆ کامۆ دەهێنن کە خودی ئەم تێزەی رونۆ کامۆ دەچێتە چوارچێوەی بیردۆزی پیلانگێڕیەوە واتە نەزەریەی موئامەرە .
لێرەدا پرسیارێکی لۆجیکی دێتە پێشەوە : ئاخۆ ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە ئەوروپیەی کە لە برۆکسل دادەنیشن و کە رونۆ کامۆ بانگەشە دەکات گوایە پیلان دەگێڕن دژی گەلانی ئەوروپی پاساویان چییە بۆ ئەم پیلانگێڕیە دژی گەلانی خۆیان ! ئایا ئەم جۆرە پیلاندانانە دژی گەلانی ئەوروپا لەلایەن ئەم نوخبەوە لەگەل عەقڵ و هزری ژیرمەندانە یەک دەگرێتەوە یان پێچەوانەیە ؟
رونۆ کامۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت کە ئەم نوخبەیە و لەگەل ئەمانیشدا حکومەتەکانی ئەوروپا زۆر جار بێدەنگی لێدەکەن یان لە رێگەی چەواشەکاری و درۆوە خۆیان لەم پرسە چارەنوس سازەی گەلانی ئەوروپا دەدزنەوە و نایانەوێت کە هۆکاری راستەقینەی وەرگرتنی پەنابەران بەم قەبارە گەورەیە روون بکەنەوە .

تێبینی دەکرێت کە ئەم کتێبەی رونۆ کامۆ گرینگترین کتێب بێت سەبارەت بە پرسی نەژادی لە ئەوروپا لەدوای کتێبەکەی ئادۆلف هیتلەر کەبەناوی خەباتی من بڵاوی کردەوە دوای جەنگی جیهانی یەکەم . ئەگەر کتێبەکەی هیتلەر ئایدیۆلۆجیایەکی نەتەوەیی و نەژادی لەخۆ گرتبوو کە پاڵنەرەکەی شکستی ئەلمانیا لە جەنگی جیهانی یەکەم و ناڕەزایی هیتلەر لە رۆڵی کاریگەری جولەکەکان بوو لە ئەلمانیا و ئەوروپا بەگشتی لەگەل هەندێک فاکتەری تر ئەوا پاڵنەری رونۆ کامۆ هەستێکی نەژادییە لە ئاست ئەو هەڕەشانەی کە هەستی پێدەکرێت هەروەک نەژادی مرۆڤی سپی ئەوروپی بەرەو فەوتان بچن و سەرەرای پیشکەوتنی تەکنۆلۆجی و دەرمان و ئاستی بەرزی ئابووری و گوزەرانی ئەوروپیەکان بەڵام فەوتانی گەلانی وا دێتە بەرچاو بۆ زۆر کەس کە دەرفەتی خۆ لادان لەم چارەنووسە پڕ لە کارەساتە نییە و سەرەنجام موسوڵمانە ئەسمەرەکان دەست دەگرن بەسەر هەموو ئەوروپادا .

هەندێک لە کەسایەتی دیاری ئەوروپی و رۆژئاوایی بە گشتی کەوتنە ژێر کاریگەری ئەم بۆچونانەی رونۆ کامۆ و چەندین حیزب و رێکخراوی سیاسی نەژاد پەرستیان دروست کرد کە لە زۆرێک لە ووڵاتانی ئەوروپا چالاکن کە گرینگترینیان رێکخراوی پێگیدایە Pegida لە ئەلمانیا , کە کورتکراوەی ئەم ناوە واتە : Patriotische Europäer gegen die Islamisierung des Abendlandes .

لێرەدا زۆر گرینگە کە پەنابەران بزانن کە جووڵانەوە نەژادپەرستەکانی ئەوروپا دژی هەموو پەنابەرانە ، واتە ئەگەر پەنابەرێک تەنانەت ئاتایست و بێدینیش بێت و دژی ئیسلامیش بێت دادی نادات بەڵکو ئەویش هەر کراوتە ئامانج و وەکو دوژمن سەیر دەکرێت بەهۆی رەنگی پێست و پێشخانی کۆمەلایەتی و کولتوری و ئینتیمای ئەو بۆ کۆمەڵگەیەک لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەوروپا .

ئەو کەسەی لەنزیکەوە بەدواداچونی کردبێت بۆ ئەم مژارە و لە نزیکەوە ئاگاداری گوتاری سیاسی گروپ و رێکخراوە نەژادپەرستەکانی ئەوروپا بێت دەزانێت کە ئەوان هەوڵ دەدەن کە ناوەڕۆکی ئەم کتێبە بکەنە ئامرازێک بۆ ترساندنی زۆرترین خەڵکی ئەوروپی و هەستی نیگەرانی و بێ متمانەیی لایان دروست بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین ئەندام و لایەنگر بۆخۆیان کۆبکەنەوە و بەڵکو لەم قۆناغەدا لە رێگەی هەلبژاردنەوە بگەن بە دەسەڵات بۆئەوەی بەرنامەکانیان پیادە بکەن دژی هەموو پەنابەران .

ساڵانی داهاتوو ساڵانێکی یەکلایی کەرەوە دەبێت و لێرەدا پرسیارێک دێتە پیشەوە : ئایا ئەم حیزب و رێکخراوە نەژادپەرستانەی ئەوروپا کاردانەوەیان چی دەبێت ئەگەر بەتەواوی بێ ئومێد بوون لە بردنەوەی هەڵبژاردنەکان و تێگەیشتن کە لەرێگەی یاساوە ناتوانن بۆچونەکانیان پیادە بکەن ؟ ئاخۆ بێ ئومێد بوون دەبێتە هۆکارێک کە نەژادپەرستەکان دەست بەرن بۆ توندوتیژی بۆ دەست وەشاندن لە خەڵکانی پەنابەر و کوشتنی زۆرترین ژمارە لە پەنابەرەکان ؟ یان حکومەتەکانی ئەوروپا لێبڕاوانە و بە توندی دەست بەکار دەبن بۆ دانانی سنوور بۆ ئەم رێکخراوانە و بەرزەفت کردنیان و بەهیچ شێوەیەک نەهێڵن کە بارودۆخ بەرەو تەقینەوە بڕاوت لە نێوان نەژادپەرستەکانی ئەوروپا و پەنابەران ئەگینا هەر رووبوونەوەیەکی فراوان کۆنترۆل کردنی زۆر سەخت دەبێت بەتایبەتی لەو کاتانەی کە رێژەی پەنابەران و خەڵکی ئەوروپی لەیەکتر نزیک دەبێتەوە .

ووڵاتانی ئەوروپا هەمیشە هەوڵ دەدەن کە رێژەی پەنابەران لە ئەوروپادا کەم نیشان بدەن و لە ئامارەکان هەمیشە رێژەیەکی کەم بڵاو دەکەنەوە چونکە ئەگەر رێژە راستەکە بڵاو بکەنەوە دوور نییە کە جەڵەوی ئاشتی و ئاسایش لەدەست دەربجێت و نەژادپەرستەکان کاردانەوەی توند پیشان بدەن .بەڵام سەرەرای ئەمەش زۆر جار ئەوروپیەکان گلەیی دەکەن و دەڵێن کاتێک دەڕۆن بۆ گەرەکەکانی دەوروبەری شارە گەورەکانی ئەوروپا زۆربەی زۆری دانیشتوانی ئەم شوێنانە پەنابەرەکانن و خەڵکی ئەوروپی بەدەگمەن دەبیندرێن . تەنانەت ئێستا لە سەنتەری شارە گەورەکانی ئەوروپاش ئەگەر لە شوێنێک دابنیشین و سەیری ئەو کەسانە بکەین کە بە پێشماندا تێدەپەڕن سەرنج دەدەین بۆ نموونە ئەگەر بیست کەس ببینین ئەوا دە کەسیان ئەوروپین و دە کەسیان پەنابەرن ، واتە لە راستیدا رێژەی پەنابەران و ئەوروپیەکان زۆر لەیەکتر نزیکە ئەگەرچی ئەم مێتۆدە زۆر سادەیە و سەد لەسەد راست نییە بەڵکو زانینی ژمارەی وورد و تەواو لەلایەن دامودەزگای گشتی ئامار پارێزراوە هەر ئەوان بەتەواوی رێژەکان دەزانن .

تێبینی من سەبارەت بەم پرسە :

بۆ تێگەیشتن لەم پرسە گرینگە کە ژیانی هەموومانی پیوە گرێدراوە پێویستە زۆر بە قوڵی و فراوانی هەڵسەنگاندن بکەین و فاکتەرە گرینگەکان دەست نیشان بکەین کە رووداوەکان بە کام ئاراستەدا دەبەن .
یەکێک لە ئاکامە کارەساتبارەکانی مۆدێرنیزم کە هەموو کۆمەڵگە جیهانیەکان ناتوانن خۆیان لێی دەرباز بکەن لێکەوتە نێگەتیڤەکانی مۆدێرنیزمە کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی هەندێک کێشە کە لە مێژووی نوێی مرۆڤایەتیدا بەرچاو نەکەوتووە . لەوانە کێشە دیموگرافی ، واتە کێشەی دانیشتووان .
کێشەکانی دانیشتوان دەشێت بە زۆر شێواز خۆیان دەربخەن بۆ نموونە :
١- نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان رووبەری خاکی ووڵاتێک لەگەل ژمارەی دانیشتوان . بۆ نموونە ووڵات هەیە خاکەکەی زۆر فراوانە بەڵام دانیشتوانی کەمە ( وەکو روسیا ) بە پێچەوانەوە ووڵات هەیە خاکەکەی بچوکە و ژمارەی دانیشتوانی زۆرە ( وەکو بەنگلادیش ) .
٢- زۆر بوونی ژمارەی پیرەکان بەبەراوورد بە ژمارەی گەنجەکان ( کە لە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا دەبیندرێت )
٣- کەمبوونەوەی رێژەی وەچە خستنەوە بەهۆی کەمبوونەوەی زەواج بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیانکردن یان لایفستایل .
٤- بارودۆخی کۆمەلایەتی نەگونجاو کە دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری کردن کە ئەمەش وا دەکات ژمارەی کوڕی سینگل و کچی قەیرە زیاد بێت ( بۆ نموونە کوردستان ) .
٥- بڵاو بوونەوەی هەندێک نەخۆشی گەورە بە رێژەیەکی فراوان وەکو ئایدز و نەخۆشیە دەروونیەکان یان نەخۆشییە جەستەییەکان وەکو سەرەتان و شەکرەو دڵ و پاڵەپەستۆی خوێن بەتایبەتی ئەگەر لاوەکانی کۆمەلگەش بگرێتەوە یان ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای تەمەنی هوسەرگیری کردندان .
٦- دابەزینی ئاستی گوزەرانی خەڵک و نەبوونی سەرچاوە ئابووریەکان کە دەبنە مایەی دابین کردنی بژێوی بۆ دانیشتوانی وولات و لە ئەنجامدا زۆربەی تاکەکانی کۆمەلگە خۆیان لە پرۆسەی هاوسەرگیری لادەدەن و ئەمەش کاردەکاتە سەر ژمارەی دانیشتووان .
دیارە زۆردیاردەی نێگەتیڤی تریش هەن کە دەچنە چوارچێوەی کێشە دیمۆگرافیەکان .

خاڵێکی گرینگی ئەم پرسە ئەوەیە کە هەروەک لە واقیع و لە ئەنجامی ژیانی رۆژانەمان لە ئەوروپا دەیبینین ئەوەیە کە بەداخەوە سیستەمی سەرمایەداری زۆر پەرەی بە دیاردەی تاکگەرایی یان ئیندیڤیدوالیزم داوە . واتە هەر کەس بۆخۆی دەژیت و لە ئەنجامدا پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان زۆر کاڵ بوونەتەوە و پرۆسەی هاوسەرگیری و وەچە خستنەوە بەدەگمەن روو دەدات .
جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم گورزی زۆر گەورەیان لە ئەوروپا دا کە ئاکامەکانی هەرگیز لەیاد ناکرێن و برینە کۆمەلایەتی و دەروونیەکانی هەرگیز نەتواندرا ساڕێژ بکرێن چونکە ژمارەی قوربانیەکان لە هەموو سنوورە مەعقولەکان دەرچوون . بۆ نموونە کوژرانی نزیکەی نۆ ملیۆن سەربازی ئەلمانی لە جەنگی جیهانی دووەم کە زۆربەیان لە تەمەنی لاویدا بوون زیانێکە هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە چونکە ئەم لاوانە توانا و هێزی بەرهەمهێن و سەرمایەی مرۆیی ئایندەی ئەلمانیا بوون و دەیانتوانی لە هەموو رووێکەوە کاریگەری گەورەیان هەبێت و توانای جەستەییشیان زۆر بوو بۆ هاوسەرگیری کردن و وەچە خستنەوە . هەمان زیان وبگرە زیاتریش بەر ووڵاتانی تری ئەوروپا کەوت وەکو پۆلەندا و روسیا و فەرەنسا و هتد .

لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا پێویستە زۆر فراوانتر بڕوانین و نەخشەی هەموو جیهان بهێنینە پیش چاومان بۆ ئەوەی رۆڵی گەورە و کاریگەری ووڵاتانی یابان و چین و کوریا لەبیر نەکەین کە چۆن خەریکە پێشبڕکی و بەربەرەکانی ووڵاتانی ئەوروپا وئەمەریکا دەکەن لە هەموو بوارەکان و تەنانەت باڵادەستی خۆیان رۆژ بەرۆژ زیاتر دەسەلمێنن و لە بەرامبەریشدا ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا لە پاشەکشێیەکی بەرچاو دان .
ئەم ووڵاتە زلهێزانەی ئاسیا لە رووی ئابووری و سیاسی و سەربازی و تەکنۆلۆجیەوە جێگەیان بە ئەمەریکا و ئەوروپا لەقکردووە بۆیە دەبینین کە کەلوپەلی یابانی و چینی و کۆری بازارەکانی جیهانیان تەنیوە و بەڵام بەبەراوورد بەمان کەلوپەل و بەرهەمی پیشەسازی ووڵاتانی ئەوروپا رووی لە کزی کردووە .

تەنانەت ووڵاتی چین خەریکی داهێنانی تۆڕیکی ئینتەرنێتی نوێیە بۆ ئەوەی سەروەری ئەمەریکا لەم بوارەشدا سەراوژێر بکات و ئەمانە و چەندین پرۆژەی ستراتیژی تر کە ووڵاتی چین دەستی داوەتی بۆ کۆنترۆل کردنی هەموو جیهان .

ئەم روونکردنەوەی سەرەوە بۆ ئەمەیە کە تێبگەین کە ووڵاتانی ئەوروپا لەزۆر رووەوە توشی قەیرانی کەمەرشکێن هاتوون کە پێویستیان بە هەندێک رێکارە بۆ ئەوەی قەیرانەکان لەمە زیاتر تەشەنە نەکەن . ئێمەی پانابەران بەگشتی خەڵکانێکی کراوە و عاتیفین و لە دڵەوە خەڵکی ئەوروپیمان خۆش دەوێت و رقمان لە هیچ نەژادێک نابێتەوە و کاتێک دەست لەسەر خاڵەکان دادەنێین پاڵنەرەکانمان تەنیا روونکردنەوەی راستیەکانە بە نیازێکی پاکەوە نەک بە مۆتیڤێکی داخ لە دڵانە .

باشترین ئەلتەرناتیڤ بۆ خەڵکی پەنابەر و ئەوروپی ژیانێکی هاوبەشە شان بەشانی یەکتر دوور لە یەکتر شکاندنەوە . ژیانێک کە تیایدا رێز لە تایبەتمەندی یەکتر بگرین تەنانەت ئەگەر لە سەر هەندێک خاڵ هاوڕاش نەبین . با ناکۆکی نەوروژێنین و گالتە بە کولتوری یەکتر نەکەین بەڵکو زیاتر جەخت لەسەر پرینسیپە ئینسانیەکان بکەینەوە . با رەنگی ئەسمەری ئێمە و ئاینی ئیسلام نەبن بە کۆسپ بۆ ژیانی ئێمە لە ئەوروپا کە هەرکەس رێز لە سنووری ئەوی بەرامبەر بگرێت .

راستیەک هەیە کە ناکرێت نکوڵی لێ بکرێت ئەویش ئەمەیە کە پەنابەران و خەڵکی ئەوروپی پێویستیان بە یەکتر هەیە . پەنابەران بەهۆی زۆری کێشەی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی لە نیشتیمانی خۆیان پەنایان بۆ ئەوروپا هێناوە و ئەوروپاش بەهۆی کێشەی دیموگرافی و رێژەی بەرزی پیرەکان و کەمبوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری و وەچە خستنەوە تووشی قەیرانی دانیشتوان هاتوون و پێویستیان بە پەنابەرە . ئەوروپیەکان ژیانێکی شایستەی پێشکەوتوو بۆ پەنابەران دابین دەکەن و پەنابەرانیش بەهۆی زۆری رێژەی وەچە خستنەوە یارمەتی ئەوروپا دەدەن و دەبن بە چارەسەر بۆ قەیرانی دانیشووان لە ئەوروپا کە بەراوورد بە ووڵاتانی چین و یابان و کۆریا تای تەرازوو بە زیانی ووڵاتانی ئەوروپایە چونکە چین بە تەنیا نزیکەی یەک و نیو ملیار مرۆڤی تیا دەژیت لە کاتێکدا سەرجەمی دانیشتوانی هەموو ووڵاتانی ئەوروپا ناگەن بە نیوەی دانیشتوانی ووڵاتی چین . کەواتە پەنابەران رۆڵی پارسەنگ دەبینن بە قازانجی ئەوروپا بۆ هاوسەنگ کردنی تەرازووی لاری دانیشتوان لە نێوان ئەوروپا و ووڵاتانی چین و یابان و کۆریا .

راستە پەنابەران و ئەوروپیەکان زۆر جیاوازن لە رووی پێکهاتەی دەروونی و کۆمەلایەتی و میزاجەوە و ئاوێتە بوون یان ئینتیگرەیشن لە نێوان ئەم دوو گروپە گەورەیەدا کارێکی ئاسان نییە بەڵام دەشێت لە ئایندەدا زیاتر لە یەکتر نزیک ببینەوە . سەرەتا وەکو هەنگاوی یەکەم زۆر گرینگە کە هەموو بیڕیزی و شکاندنەوەیەک دژی یەکتر رابگیرێت و بۆ نموونە پەنابەران چیتر نەڵێن ئەوروپی بێ هەست و سۆزن یان نازانن کێ باوکیانە و لەگەل چەندین پێشداوەری تر . هەروەها ئەوروپیەکانیش چیتر نەڵێن پەنابەران تاونبار و دواکەتوون و تیرۆریستن و ژنکوژن چونکە ئەم پێشداوەریانە کە هەردوو لا دژی یەکتر دەیڵێن هەرگیز خزمەت بە پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە ناکات بەڵکو دەبێتە کەڵەکە بوونی رق و تووڕەیی دژی یەکتر و دوور نییە رۆژێک بێت کە کۆنترۆل و جەڵەو لەدەست دەربچن و ئاژاوەی زۆر گەورە دروست بێت و لە ئاکامدا هەموو لایەکمان تیایدا زیان دەکەین و براوە و دۆراو بوونی نابێت بەڵکو گۆڕەپان بەتەواوی چۆڵ دەبێت بۆ ووڵاتانی چین و یابان و کۆریا و هاونەژادەکانیان تا بەتەوای ببن بە سەروەری بێ رکابەر لە جیهاندا .

https://fr.wikipedia.org/wiki/Grand_remplacement
https://fr.wikipedia.org/wiki/Renaud_Camus




راستییەكان لە یادی 53 ساڵەی داستانی هەندرێندا, كێ كردی؟…عەلی مەحمود محەمەد

بە حوكمی بەرنامەی سەكۆی چەپ, لە گەڵ چەندین تێكۆشەر ئەگەر زێدە رۆیی نەبێت بڵێم دەیان تێكۆشەری زێڕین دیدارم ئەنجامداوە كە بەشداری شەڕی هەندرێنیان كردووە, هەموو دەگێڕنەوە كە پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی عێراقی بە سەركردایەتی رەئیس كەمال، ملازم عەبدولرەحمان، فاخر مێرگەسوری، ملازم خدر، مام سدیق، مام ئەلیاس، عەریف یونس، عزەت سلێمان بەگ داستانەكەیان تۆمار كردووە, كە تا ئەوكات گەورەترین سەركەوتن بووە بەسەر سوپای داگیر كەری بەغدا ئەنجامدرابێت, تەنانەت ئەو دەستكەوتانەی لە شەڕەكە بە دەست هاتووە لە چەكی قورس و ئامێری پەیوەندیكردن زیاتر بووە لە بارتەقای هەموو ئەو چەكانەی كە هێزی پێشمەرگە پێش داستانەكە هەیان بووە, سەركەوتنەكەش لە كاتێكدا تۆماركرا كە جوڵانەوەی كوردی توشی دوبەرەكی و كەرت بوون هاتبوو , بەمەش روح خرایەوە بەری.

بەڕێزمەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر سەردێری ” پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی داستانی هەندرێن” لە بەرواری ” 12ـی 5ـی 2019 ” پەیامێكی پیرۆزبایی و وەبیرهێنانەوەی بڵاو كردۆتەوە, لە بەشێكیدا دەڵێت ” پێشمەرگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بە هاوكاری هێزەكانی حیزبی شیوعی لە پلانێكی تۆكمەی دژەهێرشدا لە 12ـی 5ـی 1966 پەلاماری دوژمنیان تێكشكاند و لیواكانی یەك و سێ و چوار و پێنجی سوپای عێراق لە چیای هەندرێن و زۆزك و گەرووی ئۆمەرئاغا و ئاكۆیان بە تەواوەتی تێكشكان و زیانێكی یەكجار زۆریان بەركەوت” , ئەمە لە كاتێكدایە مێژوو پێمان دەڵێت سەركەوتنەكە تەنها لە چیای هەندرێن تۆمار كراوە نەك لە زۆزك و شوێنەكانی دی, ئەوانە لەو چركە ساتە بەرەی شەڕ بوونە لێ سەركەوتنیان تێدا تۆمار نەكراوە, بۆیە ناكرێت ناویان بە هاوتایی لە گەڵ هەندرێن ریز بكرێت, دووەم سەركەوتنەكە پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی و دۆست و لایەنگرەكانی تۆماریان كردووە نەك كەسی دی بۆیە ئەویش ناوی پارتی دیموكرات ریز ناكات پارێز دەكات, لێ لە رێگای بەخشینی رۆڵی سەرەكی بە پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلولەوە دەیانكاتە بەشە شەریكی سەرەكی, سێیەم پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی لەوكاتە بەشێك بوونە لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان, لق و پەلەكانی حیزبی شیوعی بەشێك بوونە لەو جوڵانەوە چەكدارییە, بە جیا ناوهێنانیان پارتی دەكاتەوە بە تاكە هێزی پێكهێنەری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول, ئەمەو نەك تەنها شەڕی هەندرێن بگرە تەواوی شەڕە گەورەكانی ساڵانی 63 بۆ 70 مۆركی پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی پێوە بووە, پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی نەك هاوكاری داستانی هەندرێن نەبوونە بگرە هێزی سەرەكی و كۆتا بوونە لە داستانە مێژوویەكەی هەندرێن, هەر ئەمەش وا دەكات شایەدحاڵەكانی ئەو رۆژانە بڵێن كۆچكردووان ئیدریس بارزانی و فرانسۆ حەریری تا چۆمان دەستڕی سوریان هەڵداوەو دروشمی بژی حیزبی شیوعیان وتوەتەوە” سەیری لینكی ڤیدیۆكان بكەن”.

لە داستانەكەی هەندرێندا هەر 60 فیداییەكە كە هێزی یەكەمی سەركەوتنەكە بوون شیوعی بوون, 3 شەهید درا وەك پێشتر نەخشەی بۆ داندرا بوو لە لایەن فەرماندە شیوعییەكانەوە كە ئەوانیش عەریف یونس و ساڵەح مام ئەلیاس هەردوك شیوعی بوون, خدر عەوڵا بەگیش دۆستی ئەو حیزبە بووە, سڵاو لە یاداوەری روحی پاكیان, خۆزگەم بارزانی بتوانێت كەسێكی پارتی ئەوكاتە بدۆزێتەوە نەك شەهید و بریندار بگرە بەشداربوو نەك لە ناو فیدایەكان بگرە لە بەشداربوەكان بۆ ئەوەی لە یادی 54 ساڵەی داستانەكەدا لە ساڵی داهاتوو مەدالیای ئازایەتی پێ ببەخشێت, راستیەكەش ئەوەیە لە كاتێك دوای سەركەوتنەكە پێشمەرگەكانی پارتی دێنە هەندرێن بۆ ئەوەی شوێنی شیوعییەكان بگرنەوە, وەلێ كە هێرش دەست پێ دەكات جارێكی دی دەكشێنەوە چیایەكە دەدرێتەوە بە پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبكەن.
دوای ئەو سەركەوتنە مەزنە لە رێگای جیهازەكەی ئەبو شاخەوانی كوڕە كریستانی بەشداربوی داستانەكەوە , پەیوەندی لە نێوان پێشمەگەو سوپای عێراقی دەست پێدەكات تا دەگاتە بەیاننامەی 30 حوزەیران كە داننان بە لامەركەزیەتی كوردستانی لێ هاتە ئاراوە.

بە پەراوێز خستنی لایەنەكان و خواردنی بەشی یەكتر لە جوڵانەوەی چەكداری كوردستاندا باو بووە تا هەنوووكە بە تایبەت لە لایەن پارتی و یەكێتیەوە, دەیان جار خۆیان كردووە بە خاوەند چالاكی وا كە بە رێكەوت چەند كەسێكیان تێیدا پشكدار بوونە, ئەوان نەك تەنها سەروەت و سامانی كوردستان بگرە سەروەری و دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستانیش بە موڵكی خۆیان دەزانن و تەزویری مێژوو دەكەن, بەیاننامەكەی بارزانیش لە یادی 53 ساڵەی داستانی هەندرێندا دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە, راستە مێژوو براوەكان و دەسەڵاتداران دەینووسنەوە , وەلێ قۆناغی تەسحیحاتی مێژوو دەستی پێكردووە, مێژوو لە حەكایەت و تەسریحاتەوە بووە بە زانست و گێڕانەوەی راستیەكان, پشكنین و بەڵگەو گەڕان بە دوای راستییەكان و وتەی ئەكتەرە ئەكتیڤەكانی روداوەكان.
ئەوە ئەگەر هەندرێن لەو شەڕە قارەمانانەیە ئازاد نەكرایاتەوە, هەتا هەتایە دەكرایە پەڵەیەكی رەش بەناو چەوانی پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعیەوە, ئیتر وابووە سەركەوتن فرە بابەو شكستیش هەتیو.لە كاتێكدا حیزبی شیوعی لە نێوان 1946 بۆ 1961 بۆ ماوەی 15 ساڵ هێزی یەكەمی كوردستان بووە, ئەمڕۆ لەسەر ئەو مێژووە دەژێت, دەبوایە وەڵامی بۆ هەموو ئەوانە هەبێت كە دەیانەوێت مێژووەكەی زەوت بكەن و بیشێوێنن, ژیانی ئەمڕۆی لەسەر مێژوو بێت, داكۆكینەكردن لەو مێژووەش مانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە, خەریكە سەركەوتنەكان و داستانەكان و مێژووش وەك گواستنەوەی شەهیدەكان سەنگەر بگوازنەوە.

بۆ سەلماندنی بۆچونەكانم ئەم دوو دیدارە ببینن:ئەبو شاخەوان تێكۆشەرێكی كریستان :https://www.youtube.com/watch?v=I5xO52J3Wgs

عەبدوڵا تۆفیق ناسراو پاڵەوانی هەندرێن

:https://www.youtube.com/watch?v=MqHP56xeRqg
بۆ بینینی هەموو بەرنامەكان :https://www.youtube.com/channel/UCtvPDyYamHh_awOgEwc-m8g/videos




چاوێك به‌ ئایینه‌كانی جیهاندا بگێڕن … ئه‌حمه‌د شاملۆ

وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌ : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌

باوه‌ڕ بوون وئیمانداری به‌ ئایینه‌كان و مه‌زهه‌بكان هه‌ ر له‌ بت په‌رستیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین تا ئایینی موسا و بۆدائی وئایینی زه‌رده‌شت ومه‌سیحی و چی وچی هه‌میشه‌ وه‌ك سندوقێكی داخراو له‌ باوانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كان به‌ شێوه‌ی میرات به‌جێ ماوه‌ و. گوازراوه‌ته‌وه‌ به‌ باوه‌ڕێكی نزیك له‌ ڕه‌هاوه‌ ده‌ڵێم ئێمه‌ هه‌موومان كه‌ له‌ ژێر ئه م ‌ سه‌قفه‌دا كۆبووینه‌ته‌وه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌بمان هه‌بێت سه‌ر به‌مه‌زهه‌بێكین كه‌ باوانمان به‌ ئێمه‌یان به‌خشیوه‌. لێره‌دا ته‌نها قسه‌ له‌ سه‌ر مه‌زهه‌به‌ نه‌ك ئایین، ئایین سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م ئ وئه‌سڵیه‌. ئایین به‌ به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆر له‌ هه‌ندێك كاته‌كانی مێژوودا تووشی لێكترازان وپارچه‌ پارچه‌ بوون بووه‌ مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری لێ په‌دا بووه‌ بۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ كاریان كردووه‌ ‌ . گوایا ئاینی ئیسلام حه‌فتاوچه‌ند مه‌زهه‌ب ولق وپۆپی لێ دروست بووه‌ كه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دو چل دانه‌ گه‌یشتووه‌ هه‌ر‌ مه‌زهه‌به‌كێش بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی وموفه‌سیری خۆی هه‌یه .
زانا ئایینی وموفسیره‌كانی هه‌ر مه‌زهه‌بێك پێان وایه‌ ته‌نها مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆیان ڕاسته‌ وهه‌ق به‌ ئه‌وه‌ و ئایین ومه‌زهه‌به‌كانی تر كافرن وهه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه‌. تا ئێره‌ قه‌یناكا چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێكی له‌م جۆره‌یان نه‌بێت ده‌بوو بچوونایه‌ ئایینێكی تریان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردایه‌.

ئێستا با بۆ تاوێك مه‌زهه‌به‌كانی جیهان وشه‌ڕوناكۆكیان له‌ سه‌ر كافر بوونی یه‌كتر بخه‌ینه‌ لاوه‌ با خۆمان له‌ دووره‌وه‌ وله‌ ده‌ره‌وی ئه‌وان چاوپیاخشاندێك له‌ سه‌ره‌وه‌یان بكه‌ین :
مه‌سیحی له‌گه‌ڵ( كاتۆلیك و پرۆتستانت وئنجیلی وكواكر وگریگۆری وئه‌رته‌دۆكس) هیچ ناڵێین چونكه‌ ئه‌مانه‌ بۆ جه‌نگی ناوخۆیی خۆیانه‌ .
موسلمان له‌گه‌ڵ (سونه‌و شیعه‌وحه‌نه‌فی وحه‌نبه‌لی مه‌زهه‌به‌كانی تری) هیچ ناڵێین
بودایی له‌گه‌ڵ (شینتۆ و كیفۆسیوسی ودائۆیی) هیچ ناڵێین هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ زه‌رده‌شتی ومیهری ومانوی وبتپه‌رست وخۆر په‌رست وئاگر په‌رست وشه‌یتان په‌رست وگا په‌رست وجوله‌كه‌ …..هه‌موو ئه‌مانه‌ پێیان وایه‌ مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆپیان ڕاسته‌و له‌ سه‌رهه‌قه.

باشه‌ ئه‌گه‌ر بچین له‌ سه‌روه‌وه‌ تێیان بڕوانین بۆ ئێمه‌ پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش خۆ ناكرێ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ سه‌ر هه‌ق بن ئایا به‌حوكمی عه‌قل ده‌كرێ یه‌كێ له‌مانه‌ له‌سه‌ر هه‌ق بێت؟ مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ یه‌ك نموونه‌ باس بكه‌م كه‌ بۆ گفت وگۆ نیه‌ .من له‌و پله‌وئاسته‌دا نیم كه‌ حوكم بده‌م ئه‌م مه‌زهه‌ب ڕاسته‌ ئه‌وی تر ره‌د بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام من ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ به‌پێی ئیدعای ڕابه‌ری ئایینی بودائیك كه‌ ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من له‌ سه‌ر هه‌قه‌ ئه‌توانم بڵێم نه‌خێر ڕاست نیه‌ هه‌رگیز چونكه‌ به‌یه‌گ به‌ڵگه‌ی ساده‌ پێی ئه‌ڵێم تۆ دینه‌كه‌ن به‌ میرات وه‌رگرتوه‌ نه‌ك به‌ لۆجیك وبه‌ هه‌ڵبژاردنی خۆت وئاره‌زووی خۆت بۆیه‌ هیچ شتێكی پێ نیه‌ بیسلمێنێ كه‌ ئیدیعاكه‌ی ڕاسته‌ بودایی بوونه‌كه‌ی به‌ میرات بۆ هاتووه‌ بۆیه‌ به‌ڵگه‌كه‌ی لاوازه‌ كه‌ ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من ڕاسته‌ وله‌ سه‌ر هه‌قه‌، ئه‌گه‌ر له‌ خێزانێكی بت په‌رست له‌ دایك ئه‌بێت دیه‌نه‌كه‌ی به‌ میرات بۆ ده‌مێنێتته‌وه‌ وده‌ڵێت ته‌نها دینه‌كه‌ی من راسته‌ وله‌ سه‌ر هه‌قه‌ . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ تاوێكیش قبولمان كرد دینی بودائی ڕاسته‌ هێشتا قسه‌ی ئه‌و پاپایه‌ هیچ نیه‌..

مرۆڤی به‌هه‌ست ته‌نها ئه‌كرێ به‌ شتێك باوه‌ڕ بێنێت كه‌ له‌ ژیانیا به‌ ته‌جروبه‌ پێی گه‌یشتبێ وهه‌ستی پێ كردبێت ، له‌گه‌ڵ ته‌جروبه‌ی باباتیانه‌ ، زانست ، كردار ، به‌راوردكاری ، فه‌لسه‌فی به‌ له‌به‌رچاو گرتنی كات وشّوێن .


وتارێك له‌ زانكۆی بركلی
ئه‌حمه‌د شاملۆ

adabyate_Radical
وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌ : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌
١٢ ئایاری ٢٠١٩




نه‌بونی ئابوری سه‌ربه‌خۆ، ژنانی سه‌رگه‌ردان كردووه‌ … ئاماده‌كردنی: شه‌ماڵ ره‌ئووف

سارا عه‌زیز ناوی خوازراوی ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌یه‌، كه‌ به‌هۆی توندوتیژی مێرده‌كه‌یه‌وه‌ بڕیاری جیابونه‌وەی‌ له‌مێرده‌كه‌ى داوه‌، چونكه‌ به‌درێژایی نۆ ساڵ ئازاری چه‌شت و سه‌ره‌نجام بڕیاری جیابونه‌وه‌یداوه‌. ئه‌م بڕیاره‌ ئاسان نه‌بوو‌ بۆ ئه‌و، بەلکو خێزانه‌كه‌ى و خزمه‌كانی دژی ئه‌و بڕیاره‌ بوون، به‌ڵام بێزاریی له‌و ژیانه‌، له‌بڕیاری جیابونه‌وه‌ په‌شیمانی نه‌كردده‌وه‌ ” مامم به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ پێی ده‌وتم ئه‌گه‌ر ژن باش بێت لای پیاوه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌!” ئه‌م رسته‌ برینداركه‌رانه‌شی ده‌بیست، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێشبینی ئه‌و گوشارو باره‌ نائاساییه‌ى ده‌كرد ئه‌گه‌ر بڕیارى جیابونه‌وه‌ بدات، به‌ڵام خۆ چاره‌ى دیكه‌ى نه‌بوو.

سارا به‌م شێوه‌یه‌ باسی ژیانی دوای جیابونه‌وه‌ ده‌كرد ” منداڵه‌كانم لای خۆم بوون، نه‌ كارم هه‌بوو نه‌ شوێنی نیشته‌جێبوون، له‌ماڵی باوكم ده‌ژیام، له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیارى جیابونه‌وه‌م دابوو، نه‌مده‌توانی داوای هاوكاری له‌ ماڵه‌وه‌ بكه‌م.” به‌پێى قانون دوای جیابونه‌وه‌، به‌خێوكردنی ژن و منداڵی جیابۆوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌، بۆ سارا-ش بڕێك پاره‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕابۆوه‌و ده‌بوو باوكی منداڵه‌كانی سارا بیدات.” بڕێك پێداویستیم به‌و پاره‌یه‌ دابین ده‌كرد، ئه‌گینا هیچ هاوكاریی یان سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ى داهاتم نه‌بوو”.
گه‌ڕان به‌دوای كاردا سارا ده‌كاته‌ گه‌ڕیده‌و رۆژانه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار شوێن نه‌ده‌ما نه‌یكات .هه‌میشه‌ ژن-بوون ده‌بووه‌ گرفتێكی گه‌وره‌ى به‌رده‌م كاركردن “زۆر كار هه‌بوو لای خێزانم و كۆمه‌ڵگا خوازراو نه‌بوو، هه‌روه‌ك بۆ هه‌ندێ كاریش قبول نه‌ده‌كرام! نه‌بونی و ده‌رده‌سه‌ری زۆرم دیت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كارم ده‌ستكه‌وت و ئێستا به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ژیم كه‌ ده‌ستمده‌كه‌وێت” .
حكومه‌ت هیچ رێكارێكی نییه‌ بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون یان دابینكردنی خانوو بۆ ئه‌وانه‌ى له‌مێرده‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌و خاوه‌نی منداڵن، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌، بۆ ئه‌و ژنانه‌یه‌ یان به‌ساڵاچوانن یان روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌.

به‌قسه‌ى ده‌رون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ئه‌وان دوو جۆر ژن یان ئافره‌ت له‌خۆ ده‌گرن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 55 ساڵیدایه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان نییه‌، ده‌یانخه‌نه‌ خانه‌ى به‌ساڵاچوان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ژنانه‌شی كه‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت “جگه‌ له‌وانه‌ هیچ شتێكی دیكه‌ نییه‌ بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌ مێرده‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌ و بێ شوێن و كارن” ده‌ڵێت ” له‌ ساڵی 2015 به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی 150 هه‌زار دینار ده‌درایه‌ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیاده‌بونه‌وه‌، به‌ڵام دواتر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئه‌ویش نه‌ماو بڕیان”.

به‌پێی قانونی باری كه‌سێتی، ژن ته‌نها ده‌توانی تا 3 ساڵ داوای شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ مێرده‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌یبێت، له‌وه‌ زیاتر هیچ مافێكی دیكه‌ی نییه‌، هه‌روه‌ك له‌ یاسای باری كه‌سێتی هاتووه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی موچه‌یان نییه‌و بژێوی ژیانیان نییه‌ حكومه‌ت له‌ سندوقی هاوكاری، بژێوی ژیانیان بگرێته‌ ئه‌ستۆ، تا ئه‌و كاته‌ی شو ده‌كاته‌وه‌ یان ده‌بنه‌ خاوه‌ن داهاتی خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕگه‌یه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.
سیروان سه‌رتیب پارێزه‌ری راوێژكار ده‌ڵێت ” نمونه‌ی زۆر هه‌یه‌ كه‌ ژنان دوای جیابونه‌وه‌، نه‌ كاریان هه‌یه‌و نه‌ شوێنی نیشته‌جێبوون، به‌داخه‌وه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكیان نییه‌”
زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ له‌ مێرده‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه‌ توشی حاڵه‌تێكی ده‌رونی خراپ و بارێكی ناهه‌موار ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیى كۆمه‌ڵگا هاوكار نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دواى جیابونه‌وه‌ ئاسایی بژین و روبه‌ڕوی تونج و باری ده‌رونی شڵه‌ژاو نه‌بن، یان بتوانن كارێكی شیاویان ده‌ستكه‌وێت تا پێى بژین.

سیزار محمد توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت ” گرفتی گه‌وره‌ی ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگادا گرفتی نه‌بونی سه‌ربه‌خۆیی ئابورییه‌، ئه‌مه‌ واده‌كات ئافره‌ت زوڵم و سته‌می پیاو قبوڵبكات و جیا نه‌بێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر جیا بێته‌وه‌ دیسان له‌ ماڵی باوكی رێگه‌ى ناده‌ن كار بكات، به‌ڵكو ده‌بێت سته‌می ئه‌وانیش قبوڵ بكات.” به‌قسه‌ى ئه‌و توێژه‌ره‌ ئه‌وانه‌ى خاوه‌نی كارو داهاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن، زوڵم و سته‌می مێرده‌كانیان قبوڵ ناكه‌ن، چونكه‌ گره‌نتییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن بژێوی ژیانی خۆیان یان منداڵەكانیان دابین بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌مێرده‌كانیشیان جیاببنه‌وه‌.

فریاد هیدایه‌ت، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان و خێزان، له‌گه‌رمیان ده‌ڵێت ” ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه‌مترین جار خاوه‌نی كار و موچه‌ی خۆیه‌تی، زۆر جار له‌ماڵدا هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیاندویه‌تی، بۆیه‌ كاتێك كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ جگه‌ له‌ كێشه‌ی خێزانی توشی كێشه‌ی بژێویی و نیشته‌جێبونێش ده‌بێته‌وه‌ “
حكومه‌ت ته‌نها پاڵپشتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌كات كه‌هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، ئه‌وانی دیكه‌ نه‌ كار نه‌ شوێنی نیشته‌جێبونیان بۆ دابین ناكات، به‌قسه‌ى فریاد هیدایه‌ت زۆرجار گرفتی گه‌وره‌ دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت كاتێك ژنان له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ توندوتیژیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت ” ناچارن برۆنه‌وه‌ ماڵی باوانیان، كه‌چی له‌وێش دیسان ده‌ست ده‌نرێت به‌ رویانه‌وه‌و ناچار ده‌كرێن بگه‌ڕێته‌وه‌ لای پیاوه‌كانیان! بۆیه‌ هه‌ندێك جار له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ چاره‌یه‌یكی دیكه‌یان نامێنێت و له‌تاو زوڵم و سته‌م خۆیان ده‌كوژن”.
كاتێك له‌ ساڵی 2011دا یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌رچوو له‌ به‌ندێكی یاساكه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌ تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ده‌بوو سندوقێك له‌ وه‌زاره‌تی كارو كاربوباری كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبكرایه‌، له‌و سندوقه‌ هاوكاری ئه‌و ئافره‌تانه‌ بكرایه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ وه‌ك پێویست جێبه‌جێنه‌كرا.

به‌هار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی (ئێمه)‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت ” ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ له‌ رابردوو ئه‌و ئافره‌تانه‌ وه‌ریان ده‌گرت زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌ما، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێویسته‌ حكومه‌ت ته‌واوی ژیانی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌م نیشته‌جێبوون هه‌میش بژێوی ژیانیشیان بۆ دابین بكات”
به‌قسه‌ى ئه‌و چالاكوانه‌، پێویستیان به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ كار له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك بكه‌ن ” یه‌كه‌میان دابینكردنی مافی ژیان بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ له‌ ماڵی خۆیان یان له‌ ماڵی مێرده‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئێمه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌ فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوه‌كو پاڵپشتی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناوخۆ دابین بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ بكه‌ین” هه‌روه‌ك ” گرنگه‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یاسایانە بكه‌ن كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، تا بزانن تا چه‌ند جێبه‌جێكراوه‌ یان جێبه‌جێده‌كرێت”.

رۆژنامه‌نوس دوای بەشداریکردنی لە خولێکی رێخراوی ( Internews ) لەسەر شێوازی نوسینی راپۆرتی هەستیاری جێندەری، ئەم چیرۆکەی لەسەر پرسی نه‌بونی ئابوری سه‌ربه‌خۆ ی ژن نوسیوە.




لوت به‌رزی و بێ مێشكی جه‌نگی سییه‌می جیهانی هه‌ڵئه‌گرسێنی … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

ده‌مێكه‌ بارگرژی و په‌شێوی له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه‌و هه‌ردوولا له‌ رووی راگه‌یاندن به‌ گه‌رمی چوون به‌ گژی یه‌كترداو دریغیان نه‌كردووه‌ له‌ ئاخافتنی بێ بنه‌ماو هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ كردن و هه‌ردوو وڵات به‌ لوت به‌رزی و بێ مێشكی ئه‌یانه‌وێت ئاگر له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵگرسێنن.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌بنه‌ گۆره‌پانی شه‌رو، هه‌ردوو وڵات له ناو خاكی ‌ عێراق و كوردستان خاوه‌نی پێگه‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرن له‌ رووی سیاسی و ئابوری و، له‌م رۆژانه‌شدا سه‌ربازو كه‌ره‌سته‌ی جه‌نكی ئه‌گوێزنه‌وه‌و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مریكاو ئێران هیچیان پێ ناكرێ.
عێراق و كوردستان ئه‌بنه‌ گۆره‌پانی سه‌ره‌كی شه‌ری ئه‌مریكاو ئێران و، پێویسته‌ به‌رپرسان: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وریاو هوشیارو بێ لایه‌ن بن و، پاڵپشتی هیچ لایه‌ك نه‌كه‌ن و، زۆرانی ئه‌م دوو وڵاته‌ ، زۆرانی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌و، له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ر به‌ بێشك گه‌ڵانی ناوچه‌كه‌ تووشی ماڵوێرانی و له‌ناوچوون ئه‌بن.
ئه‌مریكاو سه‌رۆك دۆناڵد ترامپی سه‌ركێش و، به‌رپرسه‌ باڵاكانی پێنتاگۆن و ئاژانسی هه‌واڵگیری ناوه‌ندی بریاریاندا به‌ ناردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر له‌(120) هه‌زار سه‌ربازو، ناردنی كه‌شتی فرۆكه‌ هه‌ڵگری >> ئه‌براهام لینكۆلن <<< و ، ناردنی فرۆكه‌ی ( B52 ) ی ستراتیژی و، كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ ( شارێكی پزشكی مۆدیرن ـ نه‌خۆشخانه‌) به‌ (1000) قه‌ره‌وێڵه‌ و ده‌رمانخانه‌ ـ صیدلی ـ و، هه‌موو كه‌ره‌سته‌ی تری پزشكی.
زۆر كه‌س پێێوایه‌ ناردنی هێزی گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و، كۆكردنه‌وه‌یان له‌ نزیك سنوره‌كانی ئێران دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ئه‌كات و، توندره‌وه‌كانی كۆماری ئێسلامی ئێران زیاتر تووشی ده‌مارگیری و هه‌ڵچوون ئه‌بن و، دووریش نییه‌ ئه‌و كرداره‌ی ئه‌مریكا ببێته‌ هوێ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری جه‌نگ و، هاوكات ترامپ ئه‌ڵێت ئاگامان له‌ دۆخه‌كه‌یه‌و، با بزانین ئێرانییه‌كان چۆن ره‌فتار ئه‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ر كارێكی خراپ بكه‌ن، ئه‌وكات ئه‌زانن چی به‌ سه‌ریان ئه‌هێنین و، له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی ئه‌مریكا وتی : ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كردوومانه‌ ته‌نها بۆ به‌رگرییه‌ له‌ خۆمان و هێزه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌داو، ئێران وڵاتێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ توندوتیژی و پاراستنی تیرۆریستان و، بۆیه‌ ئه‌مانه‌وێت كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئێسلامی ئێران واز له‌ ره‌فتاری چه‌وت ونه‌شیاو بهێنن و، به‌ قسه‌مان بكه‌ن و، ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌و، له‌ كۆتایی ئاخافتنی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا وتی: ئه‌مانه‌وێت رژێمی ئێران بگۆرین.
ئێران پشت به‌مانه‌ ئه‌به‌ستی: ‌ سوپا و به‌تایبه‌ت سوپای پاسداران وبه‌سیج له‌ ئێران و، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و، حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق و حزبوللا له‌ لوبنان و، حه‌ماس له‌ فه‌له‌ستین و، ئه‌مانه‌ش ئه‌بنه‌ هوێ گرژی و ئاڵۆزی زیاترو، گۆره‌پانی شه‌ره‌كه‌ فراوانتر ئه‌كات و، ئه‌مریكاش هاوكاری هه‌یه‌و بریتین له‌ : عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیماراتی عه‌ره‌بی و ئوردن و، ئیسرایل و، تا ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ تایبه‌ت وڵاتانی ناتۆو یه‌كێتی ئه‌وروپا بێده‌نگن و هه‌ڵوێستیان دیار نییه‌.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا خوێ بۆ شه‌ر ئاماده‌ كردووه‌و، هێزێكی گه‌وره‌ی هێناوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ كه‌شتی فرۆكه‌ هه‌ڵگرو، فرۆكه‌ی ( B 52 ) ی وێرانكه‌رو كه‌شتی نه‌خۆشخانه‌ و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی تر، سور ئه‌زانی ئێران مه‌یلی لێدانی پێگه‌ی ئه‌مریكای نییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو، گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكات واته‌ ئه‌یه‌وێت خۆی بكوژێت، به‌ڵام ئێران هه‌وڵ ئه‌دات ئیسرایل بێزار بكات و رایبكێشێت بۆ كاری توندوتیژی دژ به‌ دراوسێكانی و، هه‌روا ئه‌مریكاش نایه‌وێت شه‌ر هه‌ڵگیرسێنێت ، به‌ڵام كه‌ش و هه‌وایه‌كی ترسناك دروست ئه‌كات و، شه‌رێكی ده‌رونی به‌رێوه‌ ئه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان له‌ چوارچیوه‌ی كه‌نترۆڵ ده‌ربچێت و، رۆژانی داهاتوو نهێنی زیاتر ده‌رئه‌كه‌وێت و، ده‌مێكه‌ ئه‌مریكا به‌ ته‌مای گۆرینی نه‌خشه‌ی وڵاتانه‌ و ، هه‌روا دابه‌شكردنیان و، چه‌ندین وڵاتی تازه‌ بێنێته‌دی و، به‌ چاوه‌روان بین بزانین به‌شی كورد چی ئه‌بێت !.
ئه‌مریكا به‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ر تووشی گێچه‌ڵی جۆراوجۆری سه‌خت ئه‌بێته‌وه‌و، ترسی زۆری له‌ روسیاو چین و كۆریای باكور هه‌یه‌ بێنه‌ ناو ئه‌م شه‌ره‌و، به‌و هه‌نگاوه‌ش شه‌ری جێهانی سییه‌م به‌رپا ئه‌بێت و، ده‌یان ملیۆن سه‌ربازو خه‌ڵكی سڤیلی بێتاوان ئه‌كوژرێن.
نه‌فره‌ت له‌ لوتبه‌رزی وبێمێشكی و، نه‌فره‌ت له‌ جه‌نگ و، نه‌فره‌ت له‌ بیروباوه‌ری وشك و دوگماو، نه‌فره‌ت له‌ ئیمپریالیزم.

16/5/2019




سترانێك بۆ سه‌مه‌رقه‌ند … مه‌عین به‌سیسۆ

                                        

و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

( له‌ كاتێكدا ته‌یموری له‌نگ دوور له‌ شاری سه‌مه‌رقه‌ند ، خه‌ریكی یه‌كێك له‌ شه‌ڕه‌كانی ده‌بێ ، خانمی ژنی هه‌موو ئه‌ندازیارانی سه‌مه‌رقه‌ند كۆ ده‌كاته‌وه‌ داوایان لێ ده‌كا په‌رستگه‌یه‌كی مه‌زنی بۆ دروست بكه‌ن ، پێشوازی ته‌یمووری پێ بكا ، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك په‌رستگه‌كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێكدا ته‌واو ببێ .
ڕاستیی هیچ ئه‌ندازیارێك نه‌یوێرا خۆی له‌م پرۆژه‌یه‌ بدا ، ئه‌ندازیارێكی گه‌نج نه‌بێ ، ئه‌ویش له‌به‌رابه‌ر ئه‌وه‌ی خانمی ژنی ته‌یموور له‌نگ ماچێكی بداتێ ..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانم ته‌ماحێكی زۆری خسته‌ پێش ئه‌ندازیاره‌ لاوه‌كه‌ بێ سوود بوو.. ئه‌ندازیار هه‌موو زێڕ و گه‌وهه‌ری ڕه‌ت كرده‌وه‌ و به‌ ماچه‌كه‌وه‌ نووسا ..
ئاكام خانم ده‌ستی خسته‌ سه‌ر ڕوومه‌تی و ڕازی بوو به‌وه‌ی ئه‌ندازیار‌ به‌سه‌ر ده‌ستی له‌رزۆكییه‌وه‌ ماچی بكا ..
به‌م جۆره‌ په‌رستگه‌ دروست بوو .
كه‌ ته‌یموورله‌نگ گه‌ڕایه‌وه‌ ، پێی زانی ، ویستی سزای ئه‌ندازیاره‌ گه‌نجه‌كه‌ بدا ، به‌ڵام سوودی نه‌بوو ، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ ون بوو و ده‌سگیر نه‌كرا . )

خانمه‌كه‌م
نه‌ له‌شكرشكێنم ، نه‌ خاوه‌نی ده‌ربار
به‌ڵام پێم ده‌كرێ ئه‌وه‌ت بده‌مێ
شیر و خه‌نجه‌ر و
هه‌موو ته‌خت و تاراجی زه‌وی نه‌یاندابیێ

چه‌ند ئاسانه‌ ئه‌م جیهانه‌ به‌ له‌پی ده‌ست سه‌رببڕێ
چه‌ند ئاسته‌میشه‌ له‌ لێوی ئێمه‌وه‌ له‌دایك بێ ..
چه‌ند ئاسته‌مه‌ قه‌پێلكی هێلكه‌ بشكێ و
چۆله‌كه‌یێ له‌ شه‌قه‌ی باڵی بدا
یا دارگوڵێ له‌ ژێر لێفه‌ی ته‌یموور بڕوێ ..

خانمه‌كه‌م ، جیهان منداڵێكه‌ له‌ ئێمه‌دا
وه‌ختێ یه‌كدیمان خۆش ده‌وێ ، گه‌وره‌ ده‌بێ
ده‌بێ به‌ دڵ خانمه‌كه‌م !
وه‌ختێ شمشێر جێگه‌ی دڵ ده‌گرێته‌وه‌ ،
خۆشه‌ویستیش ده‌مرێ .

پاسه‌وانه‌كانت له‌ ژێر شووره‌كاندان
بانیژه‌كه‌شت دوور
به‌ڵام من خوێنبه‌ره‌كانم ده‌كه‌م به‌ په‌ت
عاشق ده‌ستی به‌ خۆریش ڕا ده‌گا
ئه‌وه‌یه‌ موئجیزه‌ی خۆشه‌ویستی خانمه‌كه‌م !
گۆچانه‌كه‌ی نه‌شوه‌شێنێ ده‌بێ به‌ مار
ڕسته‌ی ده‌سرۆكان ،
ڕسته‌ی ده‌سرۆكان له‌ ده‌مییه‌وه‌ ده‌رناكا
( هابیل ) له‌ ته‌رمی ( قابیل )
نایێنێته‌ ده‌رێ
خانمه‌كه‌م
جادووگه‌ر هه‌رگیز
نابێته‌ عاشق .

له‌وه‌ جوانتر عاشقی ژنی قه‌یسه‌ر بی و
ناپاكی له‌ قه‌یسه‌ر بكه‌ی ..
چی له‌وه‌ جوانتره‌ ،
به‌ینی هه‌ر دوو چاوی قه‌یسه‌ر
بدرێته‌ به‌ر باڵی بولبول ..

  • بمده‌ره‌ به‌ر گوڵ
    بمده‌ره‌ به‌ر خه‌نجه‌ر
  • خانمه‌كه‌م
    ته‌یموور ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌روازه‌ی سه‌مه‌رقه‌ند
    ته‌یموور خودواوه‌نده‌
    فریشته‌ و شه‌یتانه‌كان
    داروده‌سته‌ و سه‌ربازه‌كانییه‌تی
  • چی بكه‌م ؟
    ئه‌دی قه‌یسه‌ری گه‌وره‌م ؟
  • به‌ڵام من له‌ پێناوی تۆدا
    خیانه‌ت له‌ قه‌یسه‌ریش ده‌كه‌م
    هێشووی برووسك ، كه‌زیی قژت
    تریفه‌ی برووسكه‌ی له‌ لێوه‌كانتا هه‌ڵبوو
    هه‌موو مۆم و ئه‌ستێره‌ی شه‌و
    هه‌موو ڕوناهی خۆر دێنێ ..
  • ماچم كه‌ !
    به‌سه‌ر له‌پی له‌رزۆكی به‌ گۆناوه‌ نووساومدا
    ماچم كه‌ !
    به‌ ناوی سه‌مه‌رقه‌نده‌وه‌
    ماچم كه‌ !
  • خانمه‌كه‌م ماچه‌كانت مه‌رگه‌
    ڕه‌نگی ڤۆدگا ، ڕه‌نگی ئاوه‌ ..
    وه‌لێ شاعیر خانمه‌كه‌م
    له‌ ڕووبارێكی ڕه‌واندا له‌دایك نابێ
    به‌ڵكو له‌ برووسكه‌یه‌ك
    هه‌ڵده‌دێررێ و ده‌مرێ .
    قه‌ده‌ری شاعیر ئه‌وه‌یه‌ خانمه‌كه‌م
    مه‌دالیای قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌
    نانی قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌
    شه‌رابی قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و
    به‌ خه‌یاڵی مه‌ستیی ،
    له‌ چۆڕێ برووسك تێده‌ته‌قێنێ
    برووسك ده‌یكوژێ و
    برووسك زیندووی ده‌كاته‌وه‌ .

خانمه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر ماچه‌كانت گه‌ردوونێك و
شارستانیه‌تێك بنیات بنێن ،
داخۆ چه‌ند گه‌ردوون
له‌ ژێر لێفه‌ و سه‌رجێیت له‌ دایك ده‌بن ؟

ڕۆژگارێ دێ
ماچ تا مردن ڕاو ده‌نرێ
جێوبالنگانی عاشقان
پیاڵه‌ی مه‌ی و
به‌یتی شیعر ڕاو ده‌نرێن ..
ڕۆژگارێ دێ
سه‌ری پاساریان ده‌بڕرێ و
به‌ شووره‌ شۆڕ ده‌كرێنه‌وه‌ ..
به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌یمووره‌
به‌ردێكه‌ له‌ زه‌ویا ڕواوه‌
خانمه‌كه‌م
به‌رد چه‌ندی ڕه‌گ و ده‌ماری لێ بڕوێن
نابێ به‌ دره‌خت
شه‌و هه‌ر چه‌ندی برسی بێ
ئه‌ستێره‌ و مانگی خۆی ناخوا
چۆله‌كه‌ی سه‌مه‌رقه‌ندیش
به‌ بن نینۆكی ته‌یمووردا
دانه‌وێڵه‌ هه‌ڵناگرن ..

چی به‌ ئه‌ژدیهاوه‌ ماوه‌ خانمه‌كه‌م
له‌ چڕنۆكی شكاوی و
پاشماوه‌ی ئه‌فسانان به‌ده‌ر
چی پێ ماوه‌ ؟

چ هیلاكه‌ ئه‌و دونیایه‌ی
سیما و ڕووی چۆله‌كه‌ی هه‌یه‌ و
دڵی ئه‌ژدیها ..
( چ هیلاكه‌ .. خانمه‌كه‌ .. )

  • له‌ كۆشیعری – مه‌عین به‌سیسۆ ، ( القتلی و المقتلون و السكاری )
    بڵاوكردنه‌وه‌ی ( دار العوده‌ ) – بێرووت 1970- ( ل 64 – 70 )
    كراوه‌ به‌ كوردی .



پەروەردەکـردنی منـداڵان بە متمانە بەخـۆبوون …. رەزا شوان

متمانە بەخـۆبوون، گرنگـترین کلـیلی سەرکەوتنەکان و گرنگترین سیمای کەسایەتییەکی دەروون دروسـت و رەفـتارە هـاوسەنگ و هـێزە لە ژیـانی مـرۆڤـدا. ئەمـەش بە خـشتی بنەمـای کۆمەڵگـایەکی بەختـەوەر دادنـەرێت، کە تـاک بـەرەو سەرکـەوتـنی ئاکـادیـمی و زانسـتی و کـۆمـەڵایـەتی دەبـات، بـەرەو داهـێـنان و پێشکـەوتـن و گـۆڕانـکاری دەبـات.

متمانە بەخـۆبـوون فـاکتەرێـکی گـرنـگە لـە فـاکـتەرەکـانی کەسـایەتی و ژیـانی مـرۆڤـدا.
متمانە بەخۆبوون، نهێنی هێزی داهێنەر و دروستکەر و بەدیهێنانی هیوا و ئامانجەکانی مرۆڤـن، کە بە گەشاوەبوونێکی زیاتر و بە پێشکەوتن کۆتاییان دێت. متمانە بەخۆبوون هـاوکاری پێشڕەویی بێ وەسـتان و کـۆڵنـەدانی مـرۆڤە لە رێـڕەوی ئامانجەکـانیـدا. گـەر
داهێنەران و زاناکان و شۆڕشگـێڕان و سیاسەتمەداران و نـووسەران و هونەرمەنـدان، بـڕوا و متمان بەخـۆبوونیـان نەبـوایە، نـاویان لـە مـێژوودا بـە نەمـری نەدەمـانـەوە.

متمانە بەخـۆبوون، بریتییە لە توانـای مـرۆڤ لە پشت بەستن بەو توانـا و شـارەزایی و ئەو بەهـرانەی کە هەیـەتی.. ئـەم متمانە بەخـۆبوونەش، لە کەسێکەوە بـۆ کەسـێکی تر جیاوازی هەیە. هەنـدێ کەس زۆر متمانەیان بە خۆیـان هەیە، کەسانـێکی تـر هـەن، کە متمانە بەخۆبوونیـان لاوازە. ئەمەش بۆ کەسایەتی ئەو کەسانە و بۆ ئەو بارودۆخـانە و ئەو هەڵوێستانە دەگەڕێتە کە رووبەڕوویان بوونەتەوە و پێیانـدا تێپەڕیون.. لە کۆتـاییدا دەگەڕێتـەوە، بـۆ شـێوازی دروسـتی یا نـادروسـتی پـەروەردەکـردنیـان لـە منـداڵـیدا.

متمانە بەخۆنـەبوون بەربەستێکی سەخـتە لە رێی سەرکەوتن و کامەرانی و داهـاتوودا.
کەسسێک کە گەشبـین بێت و متمـانەی بە هـێز و بە توانـای دەروونی هـەبێت، هەرگـیز لە بەرامبەر کێشەکـانـدا، کۆڵنـادات و سەری بـۆیـان نـەوی نـاکـات.. ئەسـتەم و نـابێش لـە فەرهـەنگی کەسـانی بە توانـا و متمانە بەخـۆبـووانـدا بـوونیـان نییە.
متمانە بەخـۆبـوونیش، کارێکی ئاسان نییە، کە لە شـەو و رۆژێکـدا بێـتەدی.. کەسێکی بەزیـو و ورە رووخـاو، پێـویستیی بـە هەوڵـدانـێکی زۆرە تـا متمانەی بـۆ بگـەڕێتەوە.
کەسێکی لاواز و رەشبین و متمانە بەخۆنەبوو و بە تواناکانی خۆی، لە جیهانی ئەمڕۆدا جێی نابێتەوە.. بۆیە پێویستە هەر لە منـداڵییەوە، منـداڵەکـانمان بە متمانە بەخـۆبوون و متمانە بە تواناکـانی خۆیـان پەروەردەیان بکەین، تا لە ئەمڕۆ و داهـاتوودا، دەربـەرن و ببنە کەسایەتیی بەهـێز، پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و سەرکەوتـووبن لە ژانیاندا.

زانایـانی دەروونی و پـەروەردەیی وا دەبیـنن، کـە کلـیلی کەسایـەتیی دروسـت و رێگـای دڵنیایی بەرەو سەررکـەوتن لە ژیـانی ئاکـادیمی و زانستـیدا، لە متمانە بەخـۆبوون و لە تواناکانی خود دایە. لە گەلێ لە توێـژینەوەکان و لە تێبینییەکانی زانایـانی دەروونناسیدا، گرنگترین هۆکاری دابەزینیی ئاستی خوێندنی قوتابیان بەوە دەزانن، کە ئـاستی چەمکی خۆدنەناسی و متمانە بە خۆنـەبوون و بە تواناکانی خۆیان، لە پشتەوەی گەلێ لە کـێشە دەروونی و رەوشـتی و رەفـتارییەکـانی منـداڵان و گـەورەکـانەوەن.

ئەم پرسیارە دێتە پێشەوە، ئایـە متمانە بەخـۆنـەبوون، سروشتییە و لە دایکـبوونەوە بە رەمەکی لەگەڵ منداڵاندا هـاتووە؟ یا دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەیەکی نـادروست و سەقەتی ئەم منـداڵانە لە لایەن دایکان و باوکانیانەوە، کە بەم ئەنجام و بەم رۆژەیان گەیاندوون؟

زانایـانی دەروونناسی منداڵان، ئەو راستییەیـان بۆ ساغـکـردووینەتـەوە، کە منـداڵان بە رەمەکی هەست بەوە دەکەن کە بەهـا و شکۆدارییان هەیە.. پێویستە دایکان و باوکان و مامۆستاکان و پەروەردەییـەکان، لـە ماڵـەوە بێـت یا لە قـوتـابخانـەدا بێـت، گرنگـیی ئـەم هەسـتە بقـۆزنـەوە و گەشـەی پێ بـدەن.. بە بـڕوا و متمانە بەخـۆبـوون و رێـزگـرتن لە خـود پـەروەردەیـان بکەن.. هـەمیشە پاڵـپشت و هـانـدەریان بـن، بـۆ ئـەوەی متمـانە بـە بەخۆیان بکەن و پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن. ئەمەش فاکتەرێکی ئەرێنیی بەهێزە بۆ ئەوەی کە منـداڵان کـاری بـاش ئەنجـام بـدەن و لە کـاری ناپەسەنـد دووربکەونەوە.

تابەتمەندییەکانی منداڵی متمانە بەخـۆ:
منداڵی متمانە بەخۆ، شانازی بە خۆی و بە کارە باشە ئەنجام دراوەکانی دەکات، خـاوەن کەسایەتییەکی بەهـێزە، خۆشی و شادی لەسەربەخۆیی خۆی وەردەگرێت، رەفتار جـوانە و بە باشی هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی تردا دەکات، بە متمانەشەوە بڕیار دەدات و بڕوا و متمـانەی بـە تـوانـاکـانی خـۆی هـەیـە، کەسـێکی هـیواخـواز و گـەشـبـینە. دەتـوانێـت بەرپرسیارێتی هەڵبگـرێت. بەرگەی شکستییەکـانی دەگرێت و ورە بـەرزە و کۆڵـنادات و توانای راستکـردنەوەی هەلەکانی هەیە و پەنـد و وانەشـیان لێ وەردەگرێـت. ئـازایـەتی ئەدەبیی هەیە و بە خۆیـدا رادەبینێت و بە ئاسایی گوزارشت لە هەست و لە نـاخی خۆی و لەو بیرۆکانە دەکات کە لە ئەنـدێشەی دان.. توانـای کارتێکردنی لە کەسانی تر هـەیە.

داهـێنەر و نوێخواز و هیواخوازە، شەرم ناکات و کۆمەڵاتییە و تێکەڵ بە خەڵکی دەبێت. رووحی گونجـان و پێکەوە هەڵکـردنی هـەیە. سەرکـێش و چـاونەتـرسە و دوودڵ نیـیە.
لـەم چەنـد خاڵـەدا، بـە کـورتی بـاس لـە چەنـد خەسـڵەتـێک لـە خەسـڵەتـە دیـارییەکـانی مـنداڵی متمـانە بەخـۆ و خۆنـاس دەکـەیـن:
١ـ شانـازی بە کـارە ئەنجـام دراوەکانییەوە دەکات، بۆ نموونە، دەڵێ ( بـڕواننە ئەم وێنە جـوانە.. ئەمـە مةن کـێشاومە و وا جـوان بۆیـەم کـردووە)
٢ـ خاوەنی سەربەخۆیی خۆیەتی، دەڵێ ( بێ یارمەتی بە تەنیا خۆم ئەرکەکانم تەواوکرد)
٣ـ بەرپـرسیارێتی هـەڵـدەگـرێت، دەڵێ ( ئـەم کـارە لـە جیـاتی تـۆ دەکـەم)
٤ـ بەرگەی شکستی دەگرێت، دەڵێ (ئەم پرسیارە بیرکارییە زۆر گرانە، بەڵام هەوڵدەدەم جـێبەجـێی بکەم)
٥ـ بە پەرۆشەوە شـارەزایی تـازە وەردەگـرێت، دەڵێ (مامۆسـتا کوردی پێی وتین بەیانی فـێری بابـەتێ جـۆرەکـانی فـرمـان دەبـین)
٦ـ کارتێکردنی لەکەسانی تـر هـەیە، دەڵێ (رێگـام بـدەرێ با فـێری ئەم یـارییەت بکـەم کە مـن فـێری بـووم)
٧ـ تاوتێکردنی کەسانی تریشی بە سەرەوەیە، دەڵێ (من چـێژێکی زۆر لە خوێندنـەوەی هـۆنراوەکـان و چـیرۆکەکـانی ـ لەتیـف هەڵمـەت ـ بـۆ منـداڵان وەردەگـرم و بە دڵـمن)
٨ـ دەتوانێت گوزارشت لە رەهەندێکی فراونتر و لە هەڵچوونەکانی ناخی دەروونی بکات ، دەڵێ (بە گەڕانـەوەی باوکـم لە گەشتەکـانی هەسـت بە خۆشییەکی زۆر دەکـەم.. کە لە ماڵـيش نەبێت شـوێنەکـەی دیـارە و هەسـت بـە خەمبـاری دەکـەم)
٩ـ کـراوەیە و کۆمـەڵایەتییە و رووحی پیـاوەتی و یارمەتیـدان و چاکەخـوازیی تێـدایە.

تایبەتمەندییەکانی منـداڵی متمانە بەخـۆنـەبوو:
ئەو منـداڵەی متمانەی بەخـۆی نەبێت، واهەست دەکـات کەسـانی تر بە هەنـدی نازانن و رێـزی لێناگـرن، هۆکارەکانی شکستییەکان و هەڵەکـانی دەخـاتە ئەستۆی کەسـانێکی تر، شەرم دەکات و دەترسێت و گۆشەگیرە و کۆمەڵایەتی نییە، رەشبین و بێزارە، وا هەست دەکات کە توانای ئەنجامدانی نییە.. هەمیشە دوودڵە و بە گومانە و خـاوەنی بڕیـار نییە.

ئەمانە هەندێکـن لە خەسـڵەتە نەرێنییەکانی منـداڵی متمانە بەخـۆنـەبوو و خـۆنـەنـاس:
١ـ لەو هەڵوێستانە خۆی بە دوور دەگرێت، کە دەبنە هۆی دڵـەڕاوکێ بۆی، بۆ نموونە دەڵێ (ئەمـڕۆ ناچـم بـۆ قـوتـابخـانە، تاقـیکـردنەوەیـەکی گـرانمان هـەیە)
٢ـ خۆی بە کەم دەزانێت و لە بایەخی تواناکانی خـۆشی کەم دەکـاتەوە، دەڵێ (وێنەکانی مـن جـوانین و کەس سەیـریـان نـاکـات)
٣ـ وا هەست دەکات، کە کەس بە هەنـدی نازانێت و خۆشـیان ناوێت، دەڵێ (هـاوڕێکـانم منـیان خۆشـناوێـت، بـاوکـیشم رقـی لـێمە)
٤ـ شکستییەکانی دەخاتە ئەستۆی کەسانێکی تر، دەڵێ (لە تاقیکردنەوەکەدا دەرنەچووم، چونکـە مامۆستاکەمـان بـە بـاشی تێی نەگـەیـانـدم)
٥ـ کـارە دزێوەکـانی بە کەسـانی تـرەوە دەبەستـێت و پاکـانە بـۆ خـۆی دەکـات و پاسـاو دەهـێنێتەوە، دەڵێ ( هـاوڕێکەم فـێری ئەوەی کردم کە لە تاقیکردنەوەکانـدا گزی بکەم)
٦ـ بـە ئاسانی دەشـەڵـەژێ و گومان دەخاتە سەر خۆی (مـن ئـەم تـۆپـەم نـەدڕانـدووە)
٧ـ بە لاوازی گوزارشت لە کاردانەوەکانی دەکـات، دەڵێ (گـرنگی بـەوە نادەم گەر باوکـم بگـەڕێتەوە یا بـڕوات)
٨ـ هەسـت بەبێ تـوانـایی و بـێ دەسـەڵاتـیی خـۆئ دەكـات، دەڵێ (مـن ناتـوانـم وەڵامـی ئـەم پـرسـیارە بـدەمـەوە)
٩ـ گۆشەگیرە و شەرم دەکات و کۆمەڵایەتی نییە و تێکەڵ بە خەڵکی نابێت و ئازایەتیی ئەدەبیی نییە، رەشبینە و هیواخواز نییە، چونکە متمانەی بە خۆی و بە تواناکانی نییە.

چۆن متمانە بەخـۆبـوون لە منداڵەکـانتانـدا دەچـێنن؟
زانایانی پەروەردە و دەروونناسیی منداڵان بۆ چاندنی متمانە بەخۆبوون لە منداڵاندا، بۆ پەروەردەکردنییان بە شێوازێکی راست و دروسـت، کۆمەڵـێک رێنمـایی و ئامۆژگارییان دیاری کـردوون، تا دایکان و باوکان و مامۆستاکان سوودیان لێوەربگـرن و پەیـڕەوییان بکەن، یارمەتیی منداڵەکانیان و قوتابییەکانیان دەدەن و دەبنە هاندەر بۆ ئەوەی کە بـڕوا و متمانە بە خۆیـان بکەن و پشت بە تواناکـانی خۆیـان ببەستن.. تا بشـتوانن بەشـێکی زۆری گرفـت و کێشەکانیان، خۆیـان چارەسەریان بکەن و سەرکـەوتووبن لە ژیانیانـدا.
بە کـورتی تیـشک دەخـەینە سـەر ئـەو رێنمـایی و ئـامـۆژگـارییـە گـرنگـانە:

١ـ لەبەرچـاوگرتنی چەمکی جیـاوازی لە نێـوان منـداڵانـدا: پێویستە دایکـان و باوکـان و مامۆستاکـان، لە راستیی جیاوازی تاک لە نێوان منداڵاندا بـزانن و پشتگوێی نەخەن، کە هەر منـداڵێک کەسایەتیی و توانای خۆی هەیە.. بۆیە نابێت منداڵەکانتان لەگەڵ منداڵانی تردا بەراورد بکەن، تاهەست بە خۆبەکەمزانین نەکەن.. هەردەم هـانیان بدەن کە ئاستی کار و رەفـتارەکانی خۆیان لە نێوان ئێستا و پێشتردا بەراورد بکەن.. تا جـیوازیی رادەی پێشکـەوتنی خۆیـان بـزانـن.
(د. سـبوک) دەڵێـت:”منـداڵ رقـی لـەوە دەبێـتەوە، لـە هەمـان ئاسـتـدا لەگـەڵ منـداڵـێکی تـردا دابنـرێت، چونـکە بەراوردکـردن دەیخـاتـە ملمـلانێـیەکی پـڕ لـە دڵـڕاوکی، زۆریـش هەسـتیاری دەکـات”
٢ـ گوێ لە قسەکـانی منـداڵەکـانتان بگـرن: پێویستە دایکان و باوکان و مامۆستاکـان، بە جـوانی تا کۆتایی گوێ لە قسەکانی منداڵەکانیان و قوتابییەکانیان بگرن و قسەکـانیان پێ مەبـڕن.. بواریـان بدەنێ با بە ئەوپەڕی ئـازادییەوە گـوزارشت لە نـاخی خۆیـان بکەن و ئەوەی کە لە ئەندێشەیاندایە دەریـان ببڕن.. دوایی بە هـێمنی پێکەوە تاوتـوێی قسەکـانی بکەن. شێوازی فـرمان و نە و وانییەش لەگەڵیاندا بەکارمەهێنن، قسە جوانەکانیان بەرز بنرخـێنن، هەڵەکـانیشیان بە شێوازێکی جـوان و قەنـاعەت پێکردن راستـیان بکـەنەوە.
٣ـ بەشداریکردنی منداڵەکـانتان لە هەنـدێ لە بڕیارەکـانتان: هەوڵبـدەن لـە منداڵەکـانتان نزیک ببنەوە و هاوڕێتیان بە دەستبهێنن و پەیـوندیتان بەهێزبێت. دەربـارەی هەنـدێ لە کێشەکان و بڕیارەکـانتان پرسیان پێبکەن و رایـان وەربگـرن.. تا هەست بەوە بکەن کە پشتگـوێ و پاراوێز نەخـراون و پێگە و سەنگی خۆیـانیان لە نێو خێزانەکـانیانـدا هـەیە. بەمـەش متمانەیـەکی زیاتـریان بە خـۆیان دەبێـت.

٤ـ هـەمیشە هـانیان بـدەن و ستاییشیان بکەن: هـاندان پاڵنەرێکی بەهـێزە بۆ ئەوەی کە منداڵەکانتان درێژە بە کارەکانیان بـدەن و هەوڵی داهێنان بدەن.. هەردەم پێیان بڵێن ئێوە دەتـوانن ئەم کـارە یا ئەم کـارانە ئەنجـام بـدەن.. سـتایشی کـارە جوانەکانیان بکەن و بە رووخۆشییەوە، ئافـەرین ودەستخـۆشییان لێبکـەن.. پێخـۆشیی خـۆتـان بۆیـان دەربـڕن، تەنانەت گەر بە زەردەخـەنەیەکی ناسکی سەر لـێوەکانیشـتان بێت.. بـەڵام زیـادەڕۆییـش لە سـتاییش و پێ هـەڵـدانیـان مەکـەن.. تـا لـە خـۆییـان بـایی نـەبن.
٥ـ بە رەخـنە و وشەی ناشایستە منداڵەکـانتان سووک مەکەن و مەیـان ڕووخـێنن: زۆر لە دایکـان و باوکـان و مامۆستاکان بە رەخـنەی نابـەجێ و بە وشـەی زەق و ناشـیرین، هەستی منـداڵەکـانیان یا قوتابییەکـانیان بریندار دەکەن، وەکوو: هەی گەمـژە، ترسنۆک، بێ دەسەڵات، گەلحـۆ، نالەبـار، تەمـەڵ، هیچوپـووچ،…هـتد. ئـەم قسـانە کارتێکـردنێکی دەروونی خـراپیان لەسەر منـداڵان دەبێت و خۆی لەبەرچـاو دەکەوێت، ئـەو هەسـتەی لا دروسـت دەبێت، کە ئـەم ئەو کەسـە نییە کە لە خـۆی تێگەیشـتووە. ئەمـەش هۆکـارێکە بـۆ ئـەوەی کەسـایەتییەکی لاواز و متمانە بەخـۆنـەبـووی لێبـێتە کـایەوە. متمانـەشی بـە کەسانی دەوروبـەریشی نامێنـێت.. ئەو قـسە ناخۆشانەشی لەبیرناچنەوە.. وەکوو دەڵێن: برینی خەنجـەر ساڕێـژ دەبێت و نامێنێت، بەڵام بـرینی قـسەی ناخـۆش ساڕێـژ نـابێت.
٦ـ نموونەیـەکی باشـبن بـۆ منـداڵەکـانتان و قـوتابییەکـانتان: پێویسـتە ئێـوەی دایکـان و باوکـان و مامۆستاکـان، هـەردەم لە رەفـتار و لە هەڵسوکەوتەکـانتانـدا، متـمانـە بەخـۆ و راستگـۆبن لەگەڵ کەسانی دەوروبەرتانـدا، ببن بە نموونە و پێشەنگ بۆ منداڵەکـانتان و بۆ قوتابییەکانتان.. منداڵەکانتان چۆن بڕوا و متمانە بە قسەکانتان بکەن، کە پێیان دەڵێن جگەرەکـێشان زیـانێکی زۆری بـۆ تەنـدروستیی مـرۆڤ هـەیە.. کەچـی لەبـەر چـاویانـدا جگەرە دەکێشـن.. منـداڵەکـانتان بە راستان نـازانن و چـیتر بـڕوا بە قسەکـانتان ناکـەن.

٧ـ هانی گەشەکـردنی بەهـرە و ئارەزووەکـانی منـداڵەکانتان بـدەن: پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.. گەر بەهـرەیان لە وێنەکێشانـدا هـەیە، بۆیە و پـەڕاوی وێنەکێشان بخـەنە بەردەستیان.. گەر هـۆگـری خوێنـدنەوەن، پەرتووک و گۆڤـاری ئاسانیان بۆیـان بکـڕن.
چونـکە منـداڵان گەر هانبـدرێن، حـەزی دەرخستـنی بەهـرە و توانـاکـانیـان هـەیە.
٨ـ خوێنـدنەوە هۆکارێکی گرنگـە بۆ متمانە بەخۆبوون: خوێندنەوە ئاستی روشنبیری و زانیاری و زانستیی منداڵان بەرز دەکاتەوە، لەوانەیە چیرۆکێکی بەسوود بخوێننەوە، کە پاڵەوانی چیرۆکەکە منداڵـێکی سەرکێشی متمانە بەخـۆ بێت و سەرسامی رۆڵەکەی ببن.
٩ـ بـەری ئـازادی لە منداڵەکـانتـان و لە قـوتابییەکـانتـان مەگـرن: لەو شـت و بابەتـانەی کە پەیوەندیان بە خۆیانەوە هـەن.. سەرپشکیان بکەن با خۆیان بڕیار بدەن.. بۆ نموونە با خۆیـان رەنگەکـانی جلوبەرگـەکـانیان دیـاری بکـەن.
١٠ـ تونـدوتیژ و ڕەق مەبەن لەگەڵ منداڵەکـانتان و قوتابییەکـانتان: چونکە تونـدوتیـژی چاوسوورکردنەوە هـۆکـارێکی سەرکییە بـۆ لەناوبـردنی متمـانە بەخـۆبـوونی منـداڵان و بـۆ لاوازکـردنی کەسـایەتییان، هـەردەم شـێـوازی نـەرم و نیـانی و هـانـدان و رێـزگـرتن باشتـر و کاریگەرتـرن لە تـووڕەیی و تـونـدوتیـژی.
١١ـ زیادەڕۆیی لە چاودێریکردنی منـداڵەکانتان مەکەن: هەندێ لە دایکان و باوکان زیاد لە پێویست دەتـرسن و لە رادەبـەدەر بە دوای منـداڵەکـانیانەوەن.. لە نـزیک و دوورەوە لەژێـر چـاودێری و ئاگـادارییان دان، ناتـوانن بەبێ پـرسی ئەوانیش هیچ بڕیارێک بدەن.

ئەمەش هۆکارێکی تری نەرێنییە بـۆ لاوازبوونی متمانە بەخـۆبوون و بۆ کەسایەتییان.
١٢ـ منـداڵەکـانتان فـێری وەرزش و مەلـەوانی بکـەن: کـە هـەردووکـیان دوو فـاکـتەری گـەورەن لە چانـدنی متمانە بەخـۆبـوون و رێـزگـرتن.. حەزیشیان لە چ یـارییەکە با ئـەو یارییە بکەن، بە تایبەتیش یاریی بە کۆمەڵ.. هەشیانە توانا و ئارەزووی نواندنیان هەیە رێییان لێ مەگـرن با لە تیپی شـانۆی قوتابخانەکـانیاندا بە شـداری بکـەن.. هەمـوو ئـەم یارییانە متمان بەخۆبوونێکی زیاتر بە منداڵانی بەهـرەمەنـد و ئارەزوومەنـد دەبەخشن.
ناشبـێت خۆتـان لێیان هـەڵـبقـورتێـنن، تا پێویست بەمە نەکـات.
١٣ـ هـانی منداڵەکـانتان بـدەن هـاوڕێی دڵسۆزی تازە بگرن: هاوڕێتی و پەیوەندیکردنی منداڵەکـانتان لەگـەڵ منـداڵانی هـاوتـەمەنی خۆیانـدا، لە گـۆشـەگیری و شـەرم رزگـاریان دەکەن و دەبنةە منـداڵانی کۆمـەڵایەتی.. متمانەشـیان بە خۆیـان زیاتر دەبێـت.

١٤ـ هەنـدێ ئـەرک و بەرپـرسـیارێتی بە منداڵەکـانتـان و بە قـوتابییەکـانتـان بسپـێرن: پێویستە دایکـان و باوکـان لـە ماڵـەوە، هـەنـدێ کـاری ساکـار و پـرس بـە منـداڵەکـانیان بسپـێرن، وەکوو: ئـاودانی رووکەکـانی باخچەکانتان یا رووەکەکـانی ناو گوڵـدانەکـانتـان، دانـانی قـاپ و پـەرداخ و کەوچـک و چەتـاڵ لەسەر خـوانی نانخـواردنتـان، سـڕینـەوەی سەر مێزەکانتان، هەڵگرتنی پیاڵە بە تاڵەکـانتان،…هـتد. لە قوتابخانەکانیشدا گـەلی بـوار هـەن، کە مامۆستاکان دەتوانن چەنـدین بەرپرسیارێتی بە قوتابییەکانیان بسپێرن، وەکوو هەر رۆژی قـوتابییەک بکەن بە چاودێری پۆلەکەیان، بە کۆمەڵ دەرکردنی پەخـشنامەی سەر دیوار، دانانی بەرنامەی گەشتی قوتابخانە. رازاندنەوەی قوتابخانەکـانیان بە بۆنەی رۆژی ئـاڵای کوردسـتانەوە، …هتد. هەمـوو ئـەم کـارانە، ئـەو هەسـتە ئـەرێنـییە لە لای منـداڵان دروست دەکـەن، کە دایکـان و باوکـان و مامۆستاکـانیان خۆشـیان دەوێـن و بـە پێگەیـان خۆیـان هـەیە و متمانەیـان بە متمـانە بوونیـان و بە توانـاکـانیـان هـەیە.

١٥ـ وا مەکـەن لە هەمـوو کـار و بڕیـارێکـدا منداڵەکـانتان پشـت بە ئێـوە ببەسـتن: ئـەو کارانەی کە لە توانایانـدان کە بیان کەن، سەرپشکیان بکەن با خۆیان بڕیـاربدەن.. بەڵام پـرسێکی ئـەرێنـییە، گـەر پـرس بە ئێوەی دایکـان و باوکـان و مامۆسـتاکـانیان بکـەن و رای ئێـوە بـزانن و سـوود لە تێبـینی و رێنماییەکـانتان وەربگـرن.
١٦ـ وەڵامی هەمـوو پرسیارەکـانی منداڵەکانتان و قوتابییەکانتان بدەنەوە: منـداڵان بـەوە ناسراون کە زۆر دەپرسن دەربارەی ئەو شـتانەی لایان روون نیین و نایانزانن، هەنـدێ جـار پـرسیاری سەیـریش دەکـەن، کە بـە لای هەنـدێکمـانەوە بـە پـرسیاری بێ مانـایان دەزانین.. بەڵام پێویستە بە راستی و دروستی بێ خۆدزینەوە یا پێچ و پەنـادان، وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان بدەینەوە.. گەر نەمانزانین مۆڵـەتیان لێوەربگرن تا دەیانزانن و وەڵامی راستیان دەدەینەوە. پشتگوی خستنی پرسیارەکانیان متمانەیان پێمان نامێنێت.

١٧ـ فـێریان بکەن کە رووبەڕووی شکستییەکانیان ببنەوە: تێیان بگەیـەنـن لە ژیـانـدا سەرکەوتن و شکستی هـەیە.. بەڵام پێویستە بەسەر شکستییەکانـدا زاڵبن و کۆڵنەدەن،
لە رێی متمانە بەخۆبوون و تێکۆشانـدا، شتێک نییە کە ناوی ئەستەم بێت و نەیاتەدی.
دەتـوانن ئەو جۆرە چیرۆکانەیان بۆ بخـوێننەوە کە متمانە بەخـۆبـوونیان پێـدەبەخـشن.
١٨ـ خۆشـەویستیی خۆتـان بۆ منداڵەکـانتان دەرببڕن: زۆر گرنگە کە رووبەڕوو پێیان بڵـێن ئێمە ئێوەمـان زۆر خۆشـدەوێت. باوەشـیان لێبدەن و ماچـیان بکەن و دەسـت بە سەریـانـدا بهـێنن.. بە گوڵەکەم و دڵەکەم ناویان بەرن.. بەمەش متمـانە بەخۆبـوونێکی زیـاتریـان پێـدەبەخـشن.
١٩ـ لە منداڵەکانتان بگەڕێن با ئۆخـەی لە منـداڵیی خۆیـان بکـەن: پێویسـتە ئـەوە لەبیر نەکەن کە منداڵەکان منداڵـن، بە چـاوی گەورەوەکـانەوە لێـیان مـەڕوانـن.. جیهانی پاکی منـداڵییان لێ تێک مەدەن.. با یاری بکەن.. پێکەنن.. هەڵبەزنەوە.. راکان.. زاق زورق بکەن.. هەموو ئەمانە لە خەسڵەتـە سروشتی و ئاساییەکـانی قـۆناغی منداڵـین.. ئـەوان خـاوەنی جیهانی سەیـر و سەمەرەی خۆیـانن.. جیهانێکی وەنەوشەیی پـڕ لە هـیوا و لە خەونی شیرین لە نیازی پاک.. جیهانێکی پـڕاوپـڕ لە پاکی و لە جوانی و لە بێ تـاوانی.

دایکـان و باوکـانی دلـۆڤـان، مامۆسـتا دڵسۆزەکـان: ئێـوە لـە هەمـوو کەسـێک زیـاتر لە منداڵەکـانتان و قوتابییەکـانتانەوە نزیکن .. لە هەموو کەسێک باشتر دەیـان نـاسن..هەر ئێوە دەتوانن باشترین شێوازی پەروەردەیی و باشترین رێگای سەرکەوتنی منداڵەکانتان دیـاری بکـەن.. ئێـوە دەتـوانن بـڕوا و متمـانە بەخـۆبـوونێکی زیاتـریان پـێ ببەخـشن و زیاتر تواناکـانیان و ورەیـان بەرز بکەنەوە.. پشکی گەورەی شانـازی شایەنی ئێوەیە.
گـەلی کوردمان لە ئەمـڕۆدا، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیی بەوە هـەیە کە نەوەیەکی پـەروەردە دروستی متمانە بەخـۆ پێ بگـەیـەنین.. چونکـە بە شـان و بـازووی منـداڵانی ئەمڕۆمـان داهـاتـوویـەکی گـەشـتر و شـایستەتـر بـۆ کـورد و کوردسـتان دێنـەدی.. ئـەو داهاتووە خوازراوەش تەنها لە رێی چاندنی متمانە بەخوبوون لە منداڵەکانی ئەمڕۆماندا دێتـەدی.. چـونکـە متمـانە بەخـۆبـوون گـرنگـترین بنەمـای هـێز و سەرکـەوتنـە.

لە (نـاپلـیۆن) یان پـرسی، تـۆ چـۆن متمـانە بەخـۆبـوون دەخـەیتـە دڵی سەربـازەکـانت و ورەیـان بـەرز دەکەیتەوە ؟ ناپلـیۆن بـەم شـێوازە وەڵامـی ئەو پرسیارەی دانـەوە، وتی:

” ئـەوەی وتی نـاتـوانـم.. پێـیم وت هـەوڵ بـدە. ئـەوەی وتی نـازانم.. پێـیم وت فـێربە. ئـەوەی وتی ئەسـتەمـە.. پێـیم وت تـاقـیکەرەوە”
دایکـان و باوکـان و مامۆستاکـان: بـۆ ئـەوەی کـە بـزانـن کە هـانـدان و چانـدنی متمـانە بەخۆبـوون لە منداڵانـدا، لە لایـەن ئێوەوەی دڵسۆزەوە، چەنـد گـرنگ و چارەنـووسازن، حـەزم کـرد بـە کـورتی چـیرۆکی ( تـۆمـاس ئەدیسـۆن و دایکـیتان ) بـۆ بگـێرمـەوە:
ئەدیسـۆن منداڵ بوو، خـرایە قوتابخانەی بنەڕەتی، تەنهـا پێـنج مـانگ بـوو کە لە پـۆلی یەکەمی بنەڕەتیـدا بـوو.. قوتابییەکی هـێمن بوو، بەڵام گـەلێ بیـرۆکەی بـەرز لە ناخـیدا بـوون.. مامۆستاکـانی و بەڕێـوەبەری قوتابخـانەکەی وا لـێی تێگـەیشـتن کە منـداڵـێکی زۆر گەمـژە و تەمـەڵە پووچـە.
رۆژێـک بەڕێوەبەرێیی قوتابخانەکەیان، نامەیەکی دایە دەستی ئەدیسدۆنی منداڵی پـۆلی یەکەم.. بەڕێـوەبەری قوتـابخانەکەی پێی وت: “ئـەم نـامـەیـە بـدە بە دەسـتی دایکـت”
ئەدیسۆن نامەکەی بە دایکی دا، دایکی کە نامـەکەی بینی زۆر دڵتەنگ بـوو چـاوەکـانی پڕبوون لە ئەسرین، بەڵام بەسەر خۆیدا زاڵبوو و نەیهـێشت فـرمێسکەکانی بچۆڕێنەوە.
بە دەنگـێکی بەرزیـش وا نامـەکـەی بـۆ ئەدیسـۆن خـوێنـدەوە:
“کـوڕەکـەت بـلـیـمـەتـە و.. قـوتـابخـانـەکـەمـان بـۆ ئـەو و بـۆ تـوانـاکـانی بچـووکـە، پێـویسـتە لـە مـاڵـەوە فـێری بکـەیـت”
سـالان تێـپەڕی، دایـکی ئـەدیـسـۆن کـۆچـی دوایـی کـرد.. ئـەدیـسـۆن بـوو بـەو کـەڵـە داهـێنەرە لە مێـژووی ئـادەمـیزاد دا.. سەرجەم مـرۆڤ قـەرزاری داهـێنەکـانی ئەوەن.
رۆژێکـیان ئەدیسـۆن دوڵابـی شتەکـانی دایـکی دەگـەڕا.. ئەو نامـەیەی دۆزییـەوە، کە ئـەو نامـەیە بـوو، کە بەڕێوەبـەری قوتابخانەکەی دایە دەستی و دای بە دەستی دایکی. بەڵام لە نامەکەدا، ئەوە نووسینە نەبوو کە دایکی بۆی خوێندەوە، بەڵکو لە نامـەکەدا ئـەم دەقـە نـووسرابـوو: ” کـوڕەکـەت زۆر گـەمـژەیـە.. لـە بەیـانیـیەوە نـاهـێڵـیـن پێی بـە قـوتـابخـانەکەمانـدا بکـات”
ئـەدیسـۆن زۆر گـریـا.. دوایـش لـە تێـنووسی (دەفـتەری) بیـرەوەرییەکـانیـدا نـووسی:
” ئەدیسـۆن منـداڵـێکی زۆر گەمـژەیە.. بەوای دایـکە نایـابەکـەیەوە بـوو بە بلیـمەت”
دایکـان و باوکـانی خۆشـەویست، مامۆســتا بەڕێـزەکـان: پەنـد و وانـە لـەم چـیرۆکەی ئەدیـسـۆن و دایکی وەربگـرن.. جگەرگۆشەکـانتان مەڕووخـێنن و.. بە هـیواخوازی و متمـانە بەخـۆبـوون و گـەشـبیـنی پـەروەردەیـان بکـەن و پێـان بگـەیـەنـن.

رەزا شوان
نـەرویـج : ١٤ی/ مای/ ٢٠١٩
(*) تێبینی: تا رادەیـەک سـوودم لە چەنـد سایتێکی عـەرەبی وەرگـرتـوون.




شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش له‌ نێوان دوو جه‌مسه‌ری شانۆیی دا … حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان

                                                                                              

ناكرێت
وا به‌ سووك و سانایی به‌ سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌دا تێپه‌ڕین كه‌ ئه‌كته‌رێكی وه‌ك ( شه‌ماڵی
عه‌به‌ ره‌ش) له‌ نمایشی ( باوك) له‌ نووسینی ( سترانبیرگ ) و وه‌رگێڕانی ( دلاوه‌ر
قه‌ره‌داغی) و ده‌رهێنانی ( سدیق عه‌زیز) بینی، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ری نه‌وه‌ستین و به‌
وردی و به‌ دیدێكی ره‌خنه‌ییانه‌ تێی نه‌ڕوانین، به‌و ناوه‌ی ئه‌و نواندنه‌ له‌ دوو
جه‌مسه‌ره‌وه‌  بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو،
چ  وه‌ك 
وه‌رچه‌رخانێكی نوێ‌   له‌ ره‌وتی هونه‌ریی
شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش  له‌ ماوه‌ی زێتر له‌ چل
ساڵی كاری هونه‌ری دا  له‌ بواری دراماو شانۆدا،
چ  له‌ ئاستی  نواندن 
له‌ سه‌رده‌می نوێ‌ ی شانۆی كوردی  و
ئاسته‌نگه‌كانی نواندن و داهێنانی ئه‌كته‌ر.

بینه‌ر
دوای بینینی نمایشه‌كه‌،پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ بزانێت ئاخۆ فاكته‌ره‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌
چین له‌ تێپه‌ڕاندنی  ئه‌كته‌رێك له‌ قاوغێكی
ته‌قلیدی گشتی، به‌ره‌و قۆناغێكی تری  نا ته‌قلیدی،
له‌ نواندندا ؟

 ئایا سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و تێپه‌ڕاندنه‌ سینۆگرافیای جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو ده‌نگ و ئیلقاو پێرفۆرمانسی ئه‌كته‌ره‌
بۆ راگرتنی ریتمی نمایش و به‌ هاوسه‌نگ راگرتنی ره‌گه‌زی  وروژاندن لای بینه‌ر، یاخود كاریگه‌ری ده‌رهێنه‌ره‌  به‌سه‌ر ئه‌كته‌رو ستایل و فۆرمی  ده‌رهێنانی؟

به‌ڵام
ره‌هه‌ندێكی لۆژیكی و ره‌هایه‌ كه‌ چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رهێنه‌ر كاریگه‌ریی خۆی به‌سه‌ر
ئاستی نواندنی ئه‌كته‌ردا به‌ جێ‌ بێڵێ‌، ناتوانێت ئه‌كته‌رێك دروست بكات له‌ سنووری
ده‌سه‌ڵات و توانستی  جه‌سته‌یی خۆی تێیپه‌ڕێنێ‌
و بیكات به‌ ئه‌كته‌رێكی داهێنه‌ر (ئه‌گه‌ر) ئه‌كته‌ره‌كه‌ خۆی خاوه‌نی خه‌یاڵ و پێرفۆرمانسی
تایبه‌تی خۆی نه‌بێت و ئازاد نه‌بێت له‌ به‌رجه‌سته‌ كردنی توانسته‌كانی خۆی له‌ شانۆدا،
هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای كردووه‌ توانستی ئه‌كته‌ره‌كان له‌ یه‌ك نمایش و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
یه‌ك ده‌رهێنه‌ردا،  یه‌كێك جیاوازی هه‌بێت
له‌ گه‌ڵ ئه‌وی تردا ..

بۆیه‌ ئه‌و
نواندنه‌ی شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش  له‌( باوك)
دا ئه‌نجامی دا، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م  موڵكی ئه‌زموونیی
تایبه‌تی خۆی  بووه‌ له‌ گه‌ڵ نواندندا،  به‌ڵام زۆر زه‌مینه‌ی تر هه‌بوون یاریده‌ده‌ر بوون
بۆ شه‌ماڵ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و رۆڵه‌ 
به‌شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته‌ بكات، ببێته‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ ژیانی هونه‌ریی
ئه‌ودا له‌وانه‌:

1.شه‌ماڵ عه‌به‌ ره‌ش   له‌و
ته‌مه‌نه‌ی ئێستای دا و به‌و روخساره‌ سپی ره‌نگه‌، له‌ رووی فۆرمه‌وه‌ روخسارێكی درامایی  هه‌یه‌ بۆ رۆڵی  كاراكته‌ره‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان، كه‌ پێویستی  به‌ ئارایشت نه‌بێت، سیمایه‌ك له‌ هێمنی و دنیا
بینی  پێوه‌ دیار بێت،  زۆر له‌ ئه‌كته‌ره‌  ناوداره‌كانی جیهان چه‌شنی ( ئه‌نتۆنی كوین) سوودییان
له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ن وه‌رگرتووه‌  بۆ هه‌ندێ‌
رۆڵی گرنگ له‌ كه‌سایه‌تیه‌ جیهانییه‌كانی وه‌ك 
(زۆربا) و (عومه‌ر موختار) كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌كته‌رێكی تر چه‌ند لێوه‌شاوه‌ بێت،
نه‌توانێت ببێت به‌ ئه‌لته‌رناتیفی (ئه‌نتۆنی كوین) به‌ هۆی ته‌مه‌ن و سیمای درامییانه‌ی.

  بێگومان ئه‌كته‌ر له‌و قۆناغه‌دا
هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات سوود له‌ ئه‌زموونی رابووردووی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ وه‌رگرێ‌  و له‌ رۆڵێكی لێوه‌شاوه‌ له‌گه‌ڵ  كه‌سایه‌تی خۆی به‌رجه‌سته‌ی بكات، یان زۆرێك له‌
همومی تایبه‌تی خۆی  له‌ ناو ئه‌و كاراكته‌ره‌دا  بدۆزێته‌وه‌ و بیه‌وێت ئه‌و همومه‌ی خۆی له‌و ده‌رفه‌ته‌دا
له‌ كار اكته‌ره‌دا به‌رجه‌سته‌ بكات ..

شه‌ماڵ
له‌و نمایشه‌دا به‌ دوو فۆرم  نواندنی ئه‌نجام
دا، له‌ یه‌كه‌مدا وه‌ك ئیمبراتۆرێكی به‌ ده‌سه‌ڵات و به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار له‌ ناو
كۆشكدا، كه‌ ریتمی نواندنه‌كه‌ی فۆرمێكی ئاسایی هه‌بوو، له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ هاوسه‌نگ
بوو، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واوی  نواندنه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تای
نمایش تا كۆتایی به‌و فۆرمه‌ بڕۆیشتایه‌، ئه‌وه‌ 
شه‌ماڵ وه‌ك هه‌ر ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی ئاسایی نمایشه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام  له‌قۆناغی دوای شكست هێنانه‌ ده‌روونییه‌كه‌ی، فۆرم
و ریتمی نمایش كردنی،  شێوازێكی دیكه‌ی وه‌رگرت،
كه‌ له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ هاوكوف بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌روونییه‌ ئاڵۆزییه‌ی
به‌ هۆی  ته‌وژمه‌كانی گومان و كاریگه‌رییه‌كانی
له‌ سه‌ر ته‌ندروستی دروست بوون، ئه‌و حاڵه‌ته‌ جوانییه‌كی به‌ فۆرمی نواندنه‌كه‌ به‌خشی
و ریتمی نواندنی لای ئه‌كته‌ر به‌رز كرده‌وه‌ و ئاستی وروژاندنی بینه‌ریشی له‌گه‌ڵ  خۆیدا بڵند كرد. 

بۆیه‌ بینه‌ر
به‌ ئاسانی درك به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ستاتیكای نواندن له‌ قۆناغی دووه‌مدا زۆر كاریگه‌رترو
سه‌رنج راكێشتر بوو له‌ وه‌ی یه‌كه‌م .

2. كاراكته‌ر له‌ هه‌ندێ‌ نمایشدا ده‌بێته‌ فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ ده‌ركه‌وتنی
ئه‌كته‌رو سروش به‌خشین به‌ ئه‌كته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست ئه‌و كاراكته‌ره‌
سه‌ره‌كییه‌ به‌رجه‌سته‌ بكات، كه‌ پاڵه‌وانی نمایش و داینه‌مۆی هاوسه‌نگ راگرتنیه‌تی.

بۆ نموونه‌
زۆرینه‌ی كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شكسپیر چه‌شنی هاملێت و ئۆتیللۆو لیر پاشاو رۆمیۆ
جولێت و ماكبێس، كاراكته‌ر فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنیانه‌، ئه‌و كاراكته‌رانه‌ بوونه‌ته‌
سروش و ئیلهام بۆ ئه‌كته‌رێكی وه‌ك (لۆرانس ئۆلیڤیه‌) تا ببێت به‌و ئه‌كته‌ره‌ جیهانییه‌،
شه‌ماڵ له‌گه‌ڵ كاراكته‌ری ( ئه‌دۆلیف) ی كابتن هاوسۆزییه‌كی زۆری پێوه‌ دیار بوو،
تێگه‌یشتنێكی ته‌واوی هه‌بوو له‌ كه‌سایه‌تی و له‌ رووی ده‌روونی و هزری و رۆشنبیریی
و سایكۆلۆژییه‌تی ئه‌و كاراكته‌ره‌، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ شه‌ماڵی كردبوو، به‌ وێنه‌یه‌كی
كۆپی كراوی كه‌سایه‌تی ئه‌و .

3. تێكسته‌كه‌ی سترانبیرگ ـ به‌ تایبه‌تی  كاراكته‌ری ئه‌دۆلیف ـ ی كابتن و زاناو نووسه‌رو
توێژه‌ر و رووداوه‌ نیمچه‌ تراژیدییه‌كانی ناو تێكسته‌كه‌، زه‌مینه‌یه‌كی له‌ بار بوو
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر سۆزێك له‌ گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و رووداوه‌ واقعیه‌كانی په‌یدا بكا،
ئه‌و سۆزه‌  وزه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی زێتری پێ‌ ببه‌خشێت،
به‌ تایبه‌ت له‌ دوایین دیمه‌نه‌كانی كۆتایی دا، كه‌ قۆناغی راده‌ست بوون بوو، به‌
چاره‌نووسێكی تاڵی چاوه‌ڕوان نه‌كراوو به‌ سه‌ردا سه‌پێتدراو، له‌ ده‌ره‌وه‌ی  ویست و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كه‌ له‌لای ئه‌و له‌ خه‌ون
ده‌چوو..

له‌ هه‌مان
كاتیشدا چۆن كاراكته‌ر كاریگه‌ری ده‌روونی به‌ سه‌ر ئه‌كته‌ره‌وه‌ هه‌بوو بۆ په‌لكێش
كردنی به‌ره‌و داهێنان، به‌ هه‌مان شێًوه‌
كاراكته‌ر هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو به‌ سه‌ر حاڵه‌تی سایكۆلۆژی بینه‌ریش، بۆ ئه‌وه‌ی
كارلێك كردنی له‌ گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كه‌ ببێته‌ كارلێك كردنێكی فیزیكی و ده‌روونی بۆ
ئاوێته‌ بوون له‌ گه‌ڵ نمایش، كه‌واته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بۆ په‌یوه‌ندی
نێوان نمایش و بینه‌ر ئه‌كته‌ر بوو، بۆ وێنا كردنی كاراكته‌رێكی به‌هێز.

4.ئه‌م ئه‌زموونه‌ نوێیه‌ی شه‌ماڵ عه‌به‌ ره‌ش ـ ده‌رفه‌تێك بوو بۆ
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆری  بێ‌ ده‌نگی
له‌گه‌ڵ شانۆدا له‌ كوردستان، ئه‌و خه‌ونه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆو پڕ
كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ و ئاوێزان بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نواندندا، شه‌ماڵی خسته‌ به‌رده‌م  تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس، كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی
خۆی  له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا به‌رجه‌سته‌ بكات
و ده‌رفه‌ته‌كه‌ وه‌ك پێویست بقۆزێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ببێته‌ شوناسێك
بۆ ئه‌و ..

كه‌واته‌
شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش  وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی
نمایش ـ له‌ چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ بوونی خۆی له‌ نمایشه‌كه‌دا به‌رز راگرت:

1.فاكته‌ری سه‌ره‌كی راگرتنی ریتمی نمایش بوو به‌ هۆی  به‌هاوسه‌نگ راگرتنی نواندن، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌كته‌ر نیشان ده‌دا  بۆ به‌ ئه‌لته‌رناتیف
بوونی فه‌راغی سینۆگرافیاو هه‌ندێ‌ لایه‌نی تری ستاتیكای شانۆیی، یاخود بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی
گرفته‌كانی ده‌رهێنان.

2. سه‌رچاوه‌ی وروژاندنی بینه‌ر بوو، بۆ چێژ وه‌رگرتن  له‌نواندن و فۆرمی نمایش، له‌ پاڵ كۆمه‌ڵه‌ ئه‌كته‌رێكی
دیكه‌ی به‌ توانا، كه‌ زۆرێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان له‌ یه‌كتر وه‌رده‌گرت، بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر له‌ نمایشه‌كه‌دا ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی  راگرتنی ریتم و چێژی شانۆیی.

3.ئه‌و نواندنه‌ی شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش له‌ باوك دا به‌رجه‌سته‌ی كرد،
كاریگه‌ری ئه‌رێنیانه‌ی به‌ سه‌ر به‌رز كرنه‌وه‌ی ئاستی نواندنی ئه‌كته‌ری كورد به‌
جێ‌ هێشت و ئاستی نواندنی له‌ شانۆی كوردی به‌ره‌و قۆناغێكی تر ته‌كان پێدا. 




دەوڵەت … نووسینی جۆزیف پرۆدۆن …5

دەوڵەت*:
نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON
و: زاهیر باهیر
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

بەشی پێنج:

ئێمە بنیاتی ئەم مەنهەجی دڵنیایکردنەوەیەمان لە دوو ڕێگاوە، ناوە: یەکەم ، لە ڕێگای مێژویی و مێتودی نێگەتیڤانەوە، ڕونیدەکەینەوە کە هیچ دامەزراوەیەك لە دەسەڵات، هیچ ڕێکخستنێك لە هێزێکی جەماعی لەو دامەزراوەوە و لە دەرەوەی، لە ئیستا و دواتریش، گریمانێکی لای ئێمە، نییە. ئەم ڕونکردنەوەیەمان لە ” دانپیانانی شۆڕشگێڕێکەوە” هەڵێنجاوە، لە تیلاوەی کەوتن و تێشکانی هەموو حکومەتەکانا کە لە ماوەی شەست ساڵدا لە فەرەنسا، بە دوای یەکدیدا هاتوون، کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیانیان، خستەڕوو. لە کۆتایشدا ئیشارەتی بە فەلاکەتچوون و مردنی دەسەڵات لە سەردەمی گەندەڵیی Louis Philippe لە حکومەتە وەختییە دیکتاتۆرە تەمەڵ و خامۆشەکەی، خستەڕوو، هەروەها لە سەردەمی سەرۆکایەتی حوکمی بێ بایەخی جێنرال Cavignac و Louis Bonaparte دیسانەوە دەرکەوت.

لە پلەی دووهەمدا ئێمە ئوتروحەکەی خۆمان دەسەلمێنین ئەویش
بە ڕاڤەکردنی کە چۆن لە ڕێگای ڕیفۆرمی ئابوریانەوە، لە ڕێگای هاریکاریی شوێنە پیشەسازییەکان و ڕێکخستنی دەنگدانی گشتییەوە ، ئیدی خەڵکی لە خۆڕسکییەوە دەگاتە کاردانەوە و هۆشمەندیی و چالاکیکردن. چی تر لە ختوکەدان و حەماسەوە نا، بەڵکو بە پلان لە پارێزگاریی لە خۆی بەردەوامدەبێت بە بێ سەروەرەکان [ ماستەرەکان] و خزمەتکارەکان، بە بێ نوێنەر و مەندوبەکان هەروەکو چۆن بە بێ ئەرستۆکراتەکان، بە سەربەخۆیی تەواو بۆ تاك تاکو بەخۆی کار و چالاکی بکات. بەم شێوەیە بیرۆکەی کەسیی، بیرۆکەی من، درێژ و گشتی دەکرێتەوە، هەر وەك چۆن تاکە کەسی من هەیە، هەر بەو جۆرەش بونێکی کۆمەڵیی و کۆمەکیی من هەیە. چ لەم یاخود لەوی تردا، کردار و هۆشیاری و رۆح و سروش و دەرون و ژیان کە نە ناوەرۆك نە پرنسپیان دیار و زانراونین، بنەڕەتییەکانیان نازانرێت و لە جەوهەریشیا پێشبینی ناکرێت، ئەمانە بەرەنجامی ڕاستی ژیانە و لە جمووجوڵ و بزێوی بونەوەرێکی ڕێکخراودا، سەرهەڵدەدەن. سایکۆلۆجییەتی نەتەوەکان و مرۆڤایەتی وەکو سایکۆلۆجێتی مرۆڤە و ئەگەری ئەوەی هەیە کە ببێتە زانست. ئەمە ئەو ڕونکردنەوەیە کە لە بڵاوکردنەوەکەمانا سەبارەت بە سووڕەکان [دەوران] و کرێدت، هەروەها لە چاپتەری چواردە لە مانیفێستەکەی La Voix du Peuple” کە پەیوەستە و گرێدراوە بە دەستورەوە، پەنای بۆدەبەین.

کاتێك کە Louis Blanc و Pierre Leroux دەبنە داکۆکیکەری دەوڵەت – کە دەستورو و دامەزراوەی دەرەکییە بەدەر لە دەسەڵاتی گشتی / خەڵك – ئەمان بەمە تەنها دووبارەبوونەوەی چەند فۆرمێکی جیاوازی ناوازە و سەرسوڕهێنەر بەرهەمدەهێننەوە کە تا ئێستاش بۆ خۆیان ئاشکرانەبووە کە ئەوە چیرۆکێکی خەیاڵییە لە نوێنەرایەتی حکومەت کە تەواوی فۆرمیلەکەی و دەربڕینەکەی هێشتا پادشایەتی دەستورییە. ئایا ئێمە شۆڕشی شوبات-مان بۆ بەدەستهێنانی ئەم وەرچەرخان و ناکۆکییە کۆنەپەرستانەیە کرد؟

بۆ ئێمە ئاشکرا و ڕوونە، خوێنەران ئێوە چی دەلێن؟ ئەوە پرسیارێکە و تا ڕادەیەك دەست بە ڕۆشنکردنەوەی خۆی دەکات. هەر وەکو وتمان ئەو مێشک لاوازانە هیشتا بەتوانان لە فۆرمیلەکردنی ئایدیایەك، بیرۆکەیەك لە دەوڵەت، ئەوان باش دەزانن و تێدەگەن ئەگەر زەروور بێت کۆمارییەکان دەتوانن داخوازی بکەن. پاش شۆڕشی ئابووریی کە سەراپای پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان دەگۆڕێت ئەوان بۆ پارێزگارییکردن لە دەزگەیەك، بۆ ڕازیکردنی غروری خۆ بە مرۆڤیزانیی دەوڵەت لەسەر حسابی دوو هەزار ملیۆن ساڵانە ، ئەمان پێداگریی لەم ئۆرگانە، دەزگە مشەخۆرە دەکەن کە ناوی حکومەتە. مەندوبە شەریفەکانی لۆکسەمبەرگ، ئەوانەی کە دیاریکران بۆ دانیشتن لەسەر کورسی نازداری نووبەلاکان، خۆیان لێگۆراوە و خۆیان بە سیاسیی دەزانن و ناوی خۆیان بە ئازا و بوێر دەبەن، وادەزانن تەواوی تێگەیشتنیان لە شۆڕش هەیە. گومان لەوەدا نییە کە ئێمە چی دی ناترسین ئەو توانایەی کە هەمانە لە ڕۆشنبیرترین و بەهێزترن، پاش هەڵوەشاندنەوەی حکومەت کە بێ سوود و بێ کەڵكە و زۆریش تەکلیفدارە، ڕەنگە زۆرداری لە فەوزادا دروستبکەین [ پرۆدۆن بە تەوسەوە ئەوەی لویس بلانك و هاوەڵەی دەڵێتەوە- وەرگێڕ] . ئێمە نکوڵی لە دەوڵەت و حکومەت دەکەین، ئێمە بەهەمان هەناسە و تینەوە پێداگریی لە ئۆتۆنۆمی خەڵکی و زۆرینەکەی دەکەین. چۆن دەکرێت ئێمە هەڵگری حوکمی زۆرداران بین، تموحی وەزیریمان هەبێت ، کێبڕکێی Louis Blanc و Pierre Leroux بکەین؟

درێژەی هەیە
………………………………..
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

………………………
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.




چاوپێکەوتنی گۆڤاری هانا لەگەڵ شاعیر و نووسەر عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

                                                                               سازدانی: سلێمان قاسمیانی(کاکە)

سلێمان قاسمیانی: مـەشخەڵ کێیە و چۆن لە مەیدانی ئەدەبدا خۆی پێناسە دەکا؟

عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ): لە پایزی ساڵی ١٩٦٣ لەباشووری کوردستان و لە میانی ئەو کارەساتەی کە بە (حەرەس قەومی) ناسراوە، خانەوادەیەکی کرێکاری کۆمپانیای نەوتی کەرکووک، بۆ ڕزگاربوون لە هێرشی چەکدارانەی بزووتنەوەی ناسیونال – شۆڤینی حەرەس قەومی (بەعسییەکان یەکەمین سەرەککۆماری ئەوسای عێراق عەبدولکەریم قاسم دەکوژن و بەسەرۆکایەتی عەبدولسەلام عارف دەسەڵات دەگرنە دەست، هێزێک لەعەرەبەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەناوی”حەرەس قەومی” پێکدەهێنن و پەلاماری خەڵکی بێدیفاعی کوردستان دەدەن)، لە گەڕەکی حاشیەنشینی ڕەحیماوە ماڵوحاڵ جێدەهێڵن و هەڵدێن بەرەو ناوچەی شوان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کەرکووک. ئافرەتەکە لە ئان و ساتی منداڵبووندا دەبێ کاتێ ماڵ جێدێڵن. ئیتر بەدەر لە ویست و خواستی ئەو خانەوادەیە،منداڵێک لە ئاوارەیی لەو دەشت و دەرەی شاری کەرکووک و بەتایبەتیش لەنزیک گوندی ساتی لەدایکبوو و ناویان نا (شاخەوان) وەک هێمایەک بۆ لەدایکبوونی ئەو کۆرپەڵەیە لەناو ئەو شاخ و داخە.

دواتر هەر لەگوندی ساتی مەلای مزگەوتی ئەو کات، داوا لە باوکی ئەو کۆرپەیە دەکات ناوەکەی بگۆڕێت بۆ (عەبدوڵا) بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کوڕێکی باش و گوێڕایەڵی لێدەربچێت. باوکەش دڵی مەلاکە ڕادەگرێت و قسەی ناشکێنێت و شاخەوان دەگۆڕی بە عەبدوڵا و ئیتر لەو ساتەوە قەدەری ئەو منداڵە بە عەبدوڵاوە دەست پێدەکات. ئەم عەبدوڵایە لەو خێزانە گەورە و هەژارە گەورە دەبێت و بەردەوام کۆمەڵی پرسیار مێشکی جەنجاڵ دەکەن لە چەشنی “بۆچی هەژارین؟ بۆچی باوکم خانووی گەورە و جوانی نییە؟ بۆچی باوکم و دایکم خوێندەوارییان نییە؟ …تاد” ئیتر بیرکردنەوە لەوەی چۆن دەگەین بەبەختەوەری دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لەژیانی ئەم عەبدوڵایە. لێرەوە لەگەڵ هەراشبوون و گەورە بوون، مەسەلەی ئەو بەختەوەرییە تۆختر دەبێتەوە و تا وای لێدێت هەموو ژیانی خۆی لە ڕێگەی جیاجیاوە بۆ تەرخان دەکات. یەکێک لەو ڕێگایانە نووسینە. بەچیرۆک دەست پێدەکات و دەگاتە شیعر و جارجاریش شانۆنامە.من (عەبدوڵا) لەنێو ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسیی ناتەندروست و پڕ لە هەیەجان هاتوومەتە دونیاوە. دوا منداڵی خێزانێکی کرێکاریی پانزە نەفەری کە لە خانوویەکی بچووکی قەراغ شاری کەرکووک لەنگەری گرتبوو، گەورە دەبم و گوێ و هەستم بە سیاسەت و ناڕەزایی سەبارەت بە ژیانی بەشمەینەتی و فەلاکەتبار دەکرێتەوە.

بەهۆی هەژاری خانەوادەکەمەوە لە منداڵییەوە حەز و خولیاکانم دەبنە بڵقی سەرئاو و لەبری ژیانێکی ئاسایی منداڵانە دەبم بە منداڵێکی کرێکار. باوکم کرێکاری کۆمپانیای نەوتی کەرکووک بوو. هەموو ژیانی گەنجی خۆی لەو کۆمپانیایە توانەوە لە پێناو بەخوێوکردنی ئێمە. ئەو مانگانەیەی وەریدەگرت بەشی ژیانێکی مەمرە و مەژی نەدەکرد.
بۆیە هەر لە یەکەمین ڕۆژەکانی مانگەوە بە قەرز لە سەوزوفرۆش و کوتاڵفرۆش و گۆشتفرۆش و دوکانەکانی نێو بازاڕی گەڕەکی ڕەحیماوە پێداویستییەکانی دەهێنا و سەری مانگ کە مانگانەکەی وەردەگرت، قەرزەکانی پێ دەدایەوە و ئیتر بەو جۆرە ساڵ دەگوزەرا و تامەزرۆییشمان بۆ ژیانێکی خۆشتر و حەساوەتر دەچووە سەر. لە ماڵی باوکم هەمیشە باسی سیاسەت بوو. سیاسەتی کوردایەتی. باوکم تابڵێی کوردپەروەر بوو.بەپێچەوانەی جێ و شوێنی کە لە گرنگترین شادەماری ئابووری وڵاتی عێراق کاری دەکرد، هەڵگری بیروباوەڕی کوردایەتی بوو. باوکم دژی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بوو بەتایبەتی ڕژێمی سەدام.باوکم گەلێ شێوازی خەباتکردنی تاقی کردبۆوە و لەڕێکخراوی نهێنی ناو شار کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو گیرسابۆوە.

سلێمان قاسمیانی: زۆرێک لە نووسەران و شاعیران، هەر لە منالییەوە بە هۆی دایک و باوک یان کەسێکی نزیکیان لە کتێب و ئەدەب و هونەر نزیک بوون و بەو جۆرە بناغەی هەستی ئەدەبی و هونەرییان داڕژاوە. ئایا ئەمە لە گەڵ ژیانی تۆش یەک دەگرێتەوە؟

i. عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) : نەخێر لگەڵ ژیانی مندا یەک ناگرێتەوە چونکە جیهانی منداڵیم، جیهانێکی ئاسایی و نۆرماڵ نەبووە. دونیای منداڵیم ئەتوانم بڵێم دونیای ترس و بەرەنگاری بوو. لەمنداڵییەوە ترس و بەرەنگاری لەگەڵمدا گەورە بوون. هەر ئەم ترس و دۆخە سایکۆلۆژییانەش بوون دواجار فێری موغامەرە و سەرکێشیان کردم کە بەرەنگاری هەوێنی ئەو سەرکێشیانە بوون. ئەتمۆسفیری ماڵی ئێمە ئەتمۆسفیرێکی سیاسیانە بوو. هەر کە چاوم کردەوە باوکم بینی بەدیار شڕە ڕادیۆیەکەوە گوێی دەگرت لە مۆنتیکارلۆ و ئیسرائیل و لەندەن. باوکم گەرچی زمانی عەرەبییەکەی زۆر باش نەبوو بەڵام هەستە کوردایەتییەکەی هێندە پتەو و بەهێز بوو کە ئێمەی پێ گۆش کردبوو.
ii. من بەپێچەوانەی زۆرێک لە نووسەران کە کەشوهەوای ماڵەوەیان ئەدەبیی بووە یان کتێبخانەیەکی بچکۆلەیان هەبووە یان کەسێکی نزیکیان کتێبی بۆ هێناوە و خوێندوەتەوە، کەشوهەوای ماڵی ئێمە زۆر دوور بوو لە ئەدەب و تەژی بوو لەسیاسەت. لێرەشەوە من بۆ ئەوەی بتوانم وەڵامی پرسیارەکانی خۆمم دەست بکەوێت ناچار بووم دەست بە خوێندنەوە بکەم. دەیەی حەفتاکان بۆ من دەیەی ئاشنابوون بوو لەگەڵ کتێب. هەرچەندە هەژاریی خانەوادەکەم ڕێگر بوو لەبەردەم کڕینی کتێب، بەڵام بەو گەنجییە شانم دابووە بەر کرێکاری. کە هەم دەمتوانی یارمەتی خانەوادەکەم بدەم و هەمیش گیرفانی خۆم بەتاڵ نەبوو و دەمتوانی چ کتێبێکم پێخۆش بێت، بیکڕم. پاشان لەڕێگەی کتێب و خوێندنەوەوە بەرەو نووسین هەنگاوم نا. دەستم کرد بە چیرۆک نووسین و پاشان بەرەو شیعر وەرچەرخام. تا ئەم ساتەش کە وەڵامی ئەم پرسیارانەی ئێوە دەدەمەوە من شیعر و ڕەخنە و شانۆنامە دەنووسم.

سلێمان قاسمیانی: یەکەم شیعرت کەی هاتە دونیا؟ چۆن بوو ڕووت کردە شیعر بۆ دەربڕینی شیعر؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): ڕاستی بیرم نایەت کەی یەکەم شیعرم نووسیوە، چونکە ئاسان نییە بزانم و بیرم بێت ئەو شیعرە سەرەتاییانەی کە نووسیومن بتوانم بە یەکەمین شیعری خۆمیان دابنێم. من زۆر گەنج بووم کە دەستم کرد بە خوێندنەوە و نووسین.لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و بەتایبەتیش لەساڵی ١٩٨١ کەدەستم دایە شیعرنووسین ئەتوانم بەم شێوەیە خۆم بخوێنمەوە. یەک: ئەوسا من شاعیر نەبووم و لەشیعریش نەگەیشتبووم. دوو: وەک هەرزەکارێک حەزم لەناو و ناوبانگ بوو. سێ: حەزم ئەکرد بەشیعر بیروباوەڕی کوردایەتی خۆم بخەمە سەر کاغەز(چونکە ئەوکات منی هەرزەکار بیروباوەڕی کوردایەتی بەتەواوەتی سێبەری خستبۆوە سەر بیرکردنەوەم). ئەوڕۆژگارە هەرزەکارێکی حەڤدە ساڵان بوومو ڕۆژ نەبوو شیعرێک یان دووان نەنووسم. دیارە بەدڵنیاییەوە ئەوەی لەو سەردەمەدا ئەمنووسی جگە لە وشەڕیزکردن و وڕێنەی هەرزەکارێک هیچیتر نەبوون. ئیتر ئەوەندەی خەریکی شیعر ئەبووم خەریکی وانەکانی قوتابخانەم نەدەبووم.
شیعرەکانی ساڵی ١٩٨٢ م بەبەراورد بەساڵی ١٩٨١بڕێک باشتر و قووڵتر بوون. لەگەڵ قاڵبوونەوەی زیاتر و ناسینی زیاتری شیعر وردە وردە هاتمە سەر ئەوەی خۆم لە قەرەی بڵاوکردنەوە بدەم. ئەوە بوو کەوتمە ناردنی شیعر بۆ گۆڤار و ڕۆژنامەکان. یەکەمین شیعرم بەناوی (دەنگێ لە مەهابادی خوێناوییەوە)لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاو بۆوە. پاشانیش لە گۆڤارەکانی بەیان و کاروان شیعرم بڵاو کردەوە. ئەمە جگە لە ساڵەکانی ١٩٨٣ و١٩٨٤ و ١٩٨٥ بەشداری چەندین کۆڕی شیعریم کرد و شیعری خۆمم ڕوو بەخەڵک خوێندەوە.

من دڵنیا نیم کە بۆچی لە چیرۆکەوە بەرەو نووسینی شیعر وەرچەرخام، بەڵام پێموابێ یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بوو کە وامدەزانی گوزارشتکردن لە بیروباوەڕی سیاسی لەڕێگەی شیعرەوە ئاسان بێت وەک لە ژانرەکانی تر، بەڵام دوایی زانیم کە ئاسان نییە و قورسە و گرانە.سەرباری ئەمەش ئەوکات نووسینی شیعرم ئاسان دەهاتە بەرچاو و هەروەها پێشم وابوو شیعر کاریگەرترە و زۆرترین کاریگەریی لەسەر هەست و هۆشی خوێنەر یان بیسەر جێدەهێڵێ. بەڵام یەکەمین شیعری کرێکاریم بەشێوەیەکی ئازادانە و دوور لە هەر سانسۆرێک لە گۆڤاری (ڕابەر) ژمارە یەک، حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ کە (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) بوو،بڵاوی دەکردەوە، هاتە وەشاندن.

سلێمان قاسمیانی:باسی گۆڤاری (ڕابەر) و (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست)ت کرد. ئەو گۆڤار چۆن هاتە بوون و ئەو حەلقەیە چی بوو؟ چ ئەرکێکی لەسەر شان بوو؟ کەی دامەزرا و چ کارێکی ئەنجام دا؟ کێی دایمەزراند و دوواتر چی بەسەر هات؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): زۆرم پێخۆش بوو ئەم پرسیارەت کرد، چونکە مێژوویەک لە تێکۆشانی ئەدەبی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست چ ئاگایانە یان بێئاگایانە لەلایەن بەناو خەمخۆرانی مێژووی چەپی نوێ لە عێراق خەریکە دەخرێتە نێو بازنەی فەرامۆشییەوە. لەلایەکی تریشەوە دامەزرێنەرانی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست گەرچی هەموو لەژیاندا ماون، بەڵام جگە لە من کەسی تر نە داکۆکی لەو حەلقەیە دەکات و نە ئەو مێژووەشیان بۆ گرنگە. ئەوان ئێستا خەریکی کاسبییەکی ترن و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نەبێت ئەدەبی کرێکارییە.

له‌ ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی هه‌شته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی نوێ له‌ کوردستانی عێراق تازه‌ که‌وتبووه‌ جووڵه‌ و ده‌نگ هه‌ڵبڕین. گه‌رچی ده‌نگه‌کان زۆربه‌یان ناشاز و لێڵ بوون، به‌ڵام ئه‌و جووڵه‌یه‌ به‌رده‌وامی به‌ خۆوه‌گرت و نه‌وه‌ستا. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ کوردستانی عێراق گه‌لێک سیفات و تایبه‌تمه‌ندی له‌ خۆ هه‌ڵگرتبوو که‌ باس کردنیان لێرەدا بە شیاو نازانم. ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مه‌وێت لای لێبکه‌مه‌وه،‌ گۆڤاری “ڕابەر” و “حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست “ه‌ که‌ وه‌ک به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی نوێی باشووری کوردستان،‌ خه‌ریکه‌ وه‌کو ئه‌‌و ده‌یان ڕێکخراوه‌ی لێ بێ که‌ له‌ بزووتنه‌وه‌که‌ بێ سه‌رو شوێن بوون و کران و ته‌نیا له‌ بیرو ویژدانی نه‌وه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵسوڕاوانی چه‌پدا ماون.

له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌شته‌کان له‌ کاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی نوێ له‌ کوردستانی عێراق(باشووری کوردستان) له‌ لایه‌که‌وه‌ به‌ توندی له‌ ژێر کاریگه‌ری و کارکردنی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی ئه‌و حیزبه‌ بوو، به‌تایبه‌ت “کانوونی هونه‌رو ئه‌ده‌بی کرێکاری کوردستان”، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ بوونی بۆشاییەکی گەورە له‌ مه‌یدانی نه‌بوونی فه‌رهه‌نگێکی ئینسانی و پێشکه‌وتووخواز، ئه‌مه‌ دوو هۆکاری سەرەکی و زه‌مینه‌ی دروست بوون و پێکهاتنی حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست بوو که‌ له‌ حوزه‌یرانی ساڵی١٩٨٧دا له‌ شاری هه‌ولێر پێکهات. دامه‌زرێنه‌رانی حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون: جه‌ماڵ کۆشش که‌ سه‌ره‌تا به‌ “شۆڕش هیومانست ” ده‌ستی پێکرد و به‌رهه‌می بڵاوکرده‌وه‌،عەبدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)،نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد(هۆشه‌نگ).له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌ره‌تادا بڕیار درا گۆڤارێک یان ئۆرگانێک ده‌ربکرێت به‌ ناوی “ڕابه‌ر”. حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست به‌یاننامه‌ی مه‌وجودیه‌تی خۆی له‌ حوزه‌یرانی ١٩٨٧ دا بڵاوکرده‌وه‌ و یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (ڕابه‌ر) هه‌ر له‌ ساڵی ١٩٨٧ دا بڵاوبۆوه‌. حه‌لقه‌که‌ زۆر بزێو بوو.سه‌رباری بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی و ڕه‌خنه‌یی، هه‌وڵی ده‌دا دیدگای سیاسی خۆی بڵاوبکاته‌وه‌ و سنووربه‌ندیش له‌گه‌ڵ ڕێخراو و حه‌لقه‌و گروپه‌کانی ئه‌و کات بکات. به‌م کاره‌ حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست تا ده‌هات له‌ ئه‌رک و مه‌هامه‌ سروشتییه‌کانی خۆی دوور ده‌که‌‌وته‌وه‌ و مه‌یلی سیاسیشی تا ده‌هات نزیک و نزیکتر ده‌بۆوه‌ له‌ ڕێخراوی ڕه‌وتی کۆمۆنیست.
لێره‌وه‌ کێشه‌ی ده‌روونی له‌ حه‌لقه‌که‌ په‌یدا بوو له‌ نێوان هۆشه‌نگ له‌ لایه‌ک و جه‌ماڵ کۆشش و عەبدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ) له‌ لایه‌کی تر. تا پاش چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ و شیکردنەوەی دۆخی سیاسیی، وا بەباش زانرا حه‌لقه‌که‌ش وابه‌سته‌یی سیاسی خۆی بۆ ڕێخراوی ڕه‌وتی کۆمۆنیست ڕابگه‌یێنێ. ئیتر له‌ ژماره‌ی پێنجی گۆڤاری ڕابه‌ر به‌ دواوه‌ تا ژماره‌ یانزه‌ واته‌ له‌ ١٩٨٨ ه‌وه‌ تا ١٩٩١ حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست ڕێكخراوێکی ئەدەبیی ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیست لە عێراق، بوو ڕێک وەک چۆن کانوونی هونەر و ئەدەبیاتی کرێکاری کوردستان سەر بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو.

سلێمان قاسمیانی: دەکرێ کەمێک زیاتر سەبارەت بە ڕای خۆت لە سەر کاری حەڵقەکە بدویێ؟

عەبدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ): بەڵێ کاتێ حەلقەکە پەیوەست بوو بە ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیستەوە، توانی تەکانێکی باش بدات بە ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیست و لەهەمان کاتیشدا توانی پاڵپشت و پشتیوانییەکی فراوان لەئاستی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی بەدەست بهێنێت. بیریشمان نەچێت گۆڤاری ڕابەر تایپ نەدەکرا، بەڵکو بەدەست دەنووسرایەوە و بڵاو دەکرایەوە.لەو سەردەمە ١٩٨٧ – تا ١٩٩١ جگە لە گۆڤاری رابەر بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە عێراق لە هیچ گۆڤار و بڵاوکراوەیەکی ئەدەبی و وهونەری بەهرەمەند نەبوو. هەر بۆیەش ژمارەیەکی زۆر ئەدیبانی کۆمۆنیست لەدەوری حەلقەکە کۆبوونەوە.
ئێمە توانیمان یانزە ژمارە لە گۆڤاری رابەر دەربکەین لەگەڵ ژمارەیەک پاشکۆ.مێژووی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست، مێژوویەکی جوان و پڕشنگدارە و لێوانلێوە لە خەبات. من هەوڵ دەدەم لە چەند خاڵدا ڕاو بۆچوونی خۆم سەبارەت بەکاری حەلقەکە دەردەبڕم.
یه‌ک: حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست هه‌ڵگری هه‌مان سوننه‌ت و شێواز و کارکردی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کوردستانی عێراق بوو.له‌یه‌ک کاتدا هه‌م کاری سیاسی و هه‌م کاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دا.خودی ئه‌م تێکه‌ڵییه‌ش بۆ خۆی ناڕۆشن بوونی دیدگای هاوڕێیانی حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست بوو سه‌باره‌ت به‌ ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی و ڕێکخراوی سیاسیی. ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌ کاریگه‌ری سلبی یان نێگەتیڤی هه‌بوو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌ شاعیر و نووسه‌رانی ئەو کاتی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کوردستان، هه‌ڵوێستی به‌ره‌نگارییان وه‌رگرت له‌ به‌رامبه‌ر گۆڤاری “ڕابه‌ر” و “ڕێکخراوی حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست”.

دوو: مه‌سه‌له‌ی ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌باتی گۆڤاری “ڕابه‌ر” و “حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست” که‌ خۆی له‌ “شیکردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعییاتی سۆشیالیستی” و “ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی مارکسیستی” و “ئیستاتیکا” دا چڕ کردبۆوه‌. سه‌رباری هه‌نگاوی جدی و باش بۆی، به‌ڵام تاحه‌ددێک به‌هه‌ده‌ردانی به‌شێک له‌ وزه‌ و تواناییه‌کانی حه‌لقه‌ی ئه‌دیبان بوو به‌م کێشانه‌ که ‌له‌ ڕاستیدا گرفتی سه‌ر ڕێگای ئه‌وسای ئێمه‌ نه‌بوون.
سێ: خودی ململانێی نێوان ئەندامانی حەلقەکەی ئەدیبانی کۆمۆنیست له‌سه‌ر وابه‌سته‌یی سیاسیی حه‌لقه‌که‌ و گۆڤاری ڕابه‌ر و پاشان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ق و خوڵقاوی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که‌ تێگه‌یشتنی دروستمان نه‌بوو له‌سه‌ر کاره‌کانمان، هه‌ڵسوڕاویمان،مه‌سه‌له‌ی ده‌ق و ئیبداع ،سوود وه‌رگرتن له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن که‌به‌بڕوای من هۆشه‌نگ له‌به‌شێک له‌ تێڕوانینه‌کانیدا دروست بوو.
چوار: گرتنه‌به‌ری شێوازی سیاسیی له‌ نووسینی ڕاپۆرت بۆ کۆبوونه‌وه‌ و پلینیۆم و کۆنگره‌ به‌تایبه‌ت بۆ حه‌لقه‌یه‌کی ٢-٣ که‌سی،خۆی گه‌وره‌کردن و زهنگه‌رایی حه‌لقه‌که‌ بوو له‌ بواری ڕێکخستن و ئارایشتدانی خۆی و ده‌وروبه‌ری.
پێنچ: بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری “ڕابه‌ر” به‌ده‌ستنووس و له‌موحیتێکی زۆر به‌رته‌سکدا(به‌ ‌له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیستبدادی به‌عس له‌و سه‌رده‌مه‌)، کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بوو به‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی چه‌پی ئه‌و کات.
شه‌ش: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ی که‌ باسمان کرد،گۆڤاری “ڕابه‌ر” و “حه‌لقه‌ی ئه‌دیبانی کۆمۆنیست” وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ له‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی نوێی کوردستانی عێراق ده‌مێنن و توانیان گه‌لێک هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن له‌ بردنەپێشەوە و پتەوکردنی بناغه‌ی ئه‌ده‌بێک که‌ ئێستا بە شانازییەوە پێی ده‌ڵێین “ئه‌ده‌بی کرێکاریی”.

سلێمان قاسمیانی: شیعر بە لای تۆوە چییە؟ چۆن دەڕوانییە فۆرم و ناوەرۆک”؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): تا ئێستا گه‌لێ پێناسه‌ی جیاجیای شیعرم به‌رچاو که‌وتووه‌ و گه‌لێ ڕه‌خنه‌گر و شاعیر هه‌ریه‌ک له‌ گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه‌ و بەپێی جێوشوێنی چینایەتیان، که‌م تا زۆر خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌م پێناسه‌ سه‌خته‌ داوه‌. به‌ڵام بۆ من کە له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا که‌ ده‌ستم به‌ شیعر نووسین کرد، پێم وابوو ئاسانترین نێچیرم ڕامکردووه‌ و پێده‌شتێکی سه‌وزی پڕ له‌به‌خته‌وه‌ریم له‌ئامێز گرتووه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌رچی ده‌ستوپه‌نجه‌ نه‌رمکردنی زیاتر و قووڵبوونه‌وه‌ی زۆرترم له‌م ته‌لیسمه‌، زیاتر و زیاتر وه‌کو گۆمێکی بێبنم ده‌هاته‌ به‌رچاو که‌ هه‌رکه‌سێک له‌لایه‌که‌وه‌ به‌ردێکی تێده‌هاوێ و هه‌ریه‌که‌ش به‌جۆرێک گوێی له‌ شڵپه‌ی به‌رد تێهاویشتنه‌که‌ی ده‌بێ و هه‌ریه‌که‌ش به‌ شێوه‌یه‌ک بازنه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی به‌رد تێهاویشتنه‌که‌ی ده‌بینێت. بۆ من ئێستا جێی مه‌به‌ستم نییه‌ لەڕستەیەکی کورتدا بڵێم شیعر چییه‌، به‌ڵام زۆرم مه‌به‌سته‌ بڵێم پێم وابوو ئەوکات له‌هه‌ق شیعر دێم و ده‌توانم قۆرخی بکه‌م. دواجاریش ئاڵوگۆڕه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی تێگه‌یشتنم بۆ شیعر و ماهیه‌تی شیعر، ئه‌و ڕاستییه‌ی لا به‌رجه‌سته‌ کردمه‌وه‌ که‌ شیعر په‌ناگه‌یه‌که‌ ده‌توانم لێوه‌ی ده‌ست بۆ هەست و نەست بەرم، دەست بۆ ئەو ئامڕازە به‌رم کە پابلۆ نیرۆدا وتەنی چەکی دەستمە لە خەبات دژ بە چەوسانەوەی بۆرژوازی.بە تێگەیشتنی ئەمڕۆم بۆ شیعر دەبێ خەسڵەتە چینایەتییەکەی دیاری بکەین.

بۆیە بەنسبەت منەوە ئەو شیعرەی کە دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەکەم شیعری کرێکاریی و سۆشیالیستی و شۆڕشگێڕانەیە.بەم پێیە شیعری شۆڕشگێرانە لەدیدی منەوە شیعری ئەو لەشکرە لە بەرهەمهێنەرانە کە چەرخی کارگەکان دەسوڕێنن. شیعری شۆڕشگێڕانە شیعری کرێکارییە، شیعری جیهەتگیریی کرێکارییە.شیعری شۆڕشگێڕانەی کرێکاریی، شیعری بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوەیە..شیعری نیشاندانی ڕووە دزێو و جوانەکانە، شیعری هێرش و ستایشە. شیعری ڕادیکاڵی کرێکاریی لەگەڵ سەرهەڵدان و پەیدابوونی چینی کرێکار و خەبات و تێکۆشانی ئەو چینە لە دژی چینی سەرمایەدار سەرهەڵدەدا و گەشە دەکا. واتە شیعری کرێکاریی شیعری ژیان و خەباتی چینی کرێکارە، چیرۆکی نەبەردە چینایەتییەکانی کرێکارە لە دژی بورژوازی و دامودەزگاکانی سەرمایەداری. کێرڤی ڕوو لە پێشی شیعری کرێکاریی لەگەڵ ڕەوتی خەباتی چینایەتی کرێکار بەرز و نزم دەبێتەوە. باری ناهەمواری ژیانی کرێکاران، سەعات کاری زۆر، کرێی کەم، نەبوونی خزمەتگوازی کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان، نائەمنی شوێنی کار، ناڕیکخرابوونی کرێکاران، نەبوونی ئازادییە سیاسییەکان و هەروەها نەبوونی ئامرازەکانی خەبات لە چەشنی مانگرتن و ناڕەزایی بە تاک تاک و بە کۆمەڵ، خۆپیشاندان، تا دەگاتە خەباتی چەکداریی و شۆڕش، ئەمانە کۆی بەدەنەیەکی گەورەترن لە ئیرادەیەکی تۆکمە بۆ دەرخستنی ئایدێندتی خەبات و ئینجا شیعری چینایەتی کرێکار. بەرهەمی ئەدەبی کرێکاریی لێرەوە پێناسەی خۆی دەکات و سنووربەندی لەگەڵ ڕەوت و ڕێبازە ئەدەبییەکانی بورژوازی دادەنێ.
شیعری کرێکاریی پارێزەری بەرژەوەندی کرێکارە، هەوڵیش دەدات لەژێر سێبەری خەباتی کرێکاری لەسەر ئەو ئایکۆنانە کار بکات کە ڕۆڵیان هەیە لەبردنەپێشەوەی خەباتی چینایەتی.”ئەدەبی شۆڕشگێڕانە چەکێکە لە ململانێی چینایەتی و لەسەریەتی کار لە هۆشیاری خوێنەرانی بکات بەرەو چالاکی ڕاستەوخۆ و لەوێشەوە بەرەو هەڵوێستێکی نوێ دەربارەی ژیان.
بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە خەباتی چینایەتیدا بناسێتەوە. نابێ کاتێ باسی ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی شیعر دەکەین، مەسەلە تەکنیکییەکانمان بیر بچێت، نابێ بایەخی زمان فەرامۆش بکەین. نابێ خەیاڵ وەک ڕەگەزێکی بنچینەیی کرداری شیعر بخەینە لاوە. کردەی شیعر بەهیچ شێوەیەک گەمەی زمانەوانی نییە تا سەر لە خوێنەر بشیوێنرێ و نووسەریش باڵادەستی ئەدەبیی و زمانەوانی خۆی لەڕێگەی گەمەیەکی ناشیرینەوە ئەنجام بدات. زمانی دەقی شیعریی دەبێ بێ گرێ و گۆڵ و سفت و سادە و بەهێزبێت لە گەیاندنی مەبەستی نووسەر. بە بۆچوونی من شیعر بە هیچ شێوەیەک ئیلهام نییە، بەڵکو کاریگەری واقیعە لەسەر هەست و نەستی ئینسانەکان. ئینسانەکانیش وەکو دژەکردارێک لە بەرانبەر ئەو کاریگەرییە دێن گوزارشت لەو واقیعە دەکەن و بە ئاستی جیاجیا پەیوەندی خۆیان و واقیع نیشان دەدەن، کە تا چ ئەندازەیەک ئەو واقیعەیان قەبوڵە یان ڕەتی دەکەنەوە. پێویستی بەکاربردنی دەستەواژەی ئیلهامیش لەوێوە سەرچاوە دەگرێ کە شاعیران هەوڵیان داوە و هەوڵ دەدەن خۆ لە خەڵک داببڕن و جیا بکەنەوە. بە وتەیەکی دی ئیلهامبوونی شیعر برەودانە بە نوخبەوییەت، ئەمەش ڕەگی چینایەتی خۆی هەیە و ئاو لە ئایدیۆلۆژی بورژوازیی دەخواتەوە. بۆیە ئیلهامی شیعریی هیچ پەیوەندییەکی بە شیعری ڕادیکاڵ و کرێکارییەوە نییە و ئەم دەستەواژەیە لە فەرهەنگی ڕادیکاڵی کرێکاریدا هیچ جێگایەکی نییە و خۆ ئەگەر ناهۆشیارانەش بەکاربهێنرێت ئەوا جگە لە تەقلیدێکی بورژوازیانە هیچی تر نییە.

سلێمان قاسمیانی: چۆندەڕوانییەفۆڕم و ناوەڕۆکلەشیعردا؟

پەیوەندی نێوان فۆڕم و ناوەڕۆک لەهەر کارێکی ئەدەبیی یان هونەریی پەیوەندییەکی دیالەکتیکی توند و تۆڵە. هیچ دەقێکی ئەدەبی بەبێ فۆرم و ناوەڕۆک بوونی نییە و ناتوانی هەبێت. دوو بۆچوونی بەربڵاولەسەر فۆرم و ناوەڕۆک ساڵانێک پانتایی ڕەخنە و لێکدانەوە ئەدەبییەکانی ڕێباز و قوتابخانە جیاجیاکانیان گرتبۆوە. ئەو ڕێباز و قوتابخانانەی کە پێیان وابوو و وایە فۆرم ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێ لە دەقی ئەدەبی و بە پلەی یەکەم دێت لە چەشنی فۆرمخوازی و بونیادگەرایی و ڕێبازی هەڵوەشاندنەوە و داهاتووگەرایی کە هەندێکیان لەژێر سێبەری پۆستمۆدێنیزمدا پۆلینبەند دەکرێن. لە بۆچوونی بیرمەند و تیوریستی ئەم قوتابخانە و ڕێبازانە ناوەڕۆک دەبێ لە خزمەت فۆرمدا بێت. وەک خانمە نووسەری ئەمریکیی کریس کراوس دەڵێ (کاتێ فۆرم بوونی هەبوو هەموو شتێک لە چوارچێوەیدا جوان هەست پێدەکرێ).

فۆرمالیستەکان پەیوەندی نێوان فۆرم و ناوەڕۆک وەک پەیوەندی نێوان هۆ و ئەنجام دەبینن. لای ئەوان هۆ ناوەڕۆکە و ئەنجامیش فۆرمەکەیە. لە دوا دەیەی سەدەی نۆزدەهەمیش ئۆسکار وایڵد پێی وابوو کە دەکرێ فۆرم و ناوەڕۆک لێک جودا بکرێنەوە. ڕێبازە ئەدەبییەکانی تر وەکو بونیادگەرایی و هەڵوەشاندنەوە و دەروونناسی و مێژووگەرایی و تەنانەت پۆست بونیادگەراییش سەنگەربەندی خۆیان لەگەڵ سۆسیۆلۆژیای مارکسیزم ڕاگەیاندووە و ئەوان هەر لەسەر ئەو مانیفێستە دەڕۆن کەبەرژەوەندی چینایەتی بۆرژوازی دەپارێزێ لەبەرامبەر بەرژەوەندی زۆربەی بەرهەمهێنەرانی کۆمەڵگە. ڕێبازی شیکردنەوەی دەروونی لەوەش واوەتر دەڕوات و ناوەڕۆک دابەش دەکاتە سەر دوو جۆر، ئەوانیش مانیفێستی ناوەڕۆک و ناوەڕۆکی نادیارن. هەرچی قوتابخانەی مارکسیزمە، دژایەتی سەرجەم جۆرەکانی فۆرمخوازی دەکات.
ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی یان دروستتر بڵێم بۆچوونی (مارکسیزم) پەیوەندییەکی دیالەکتیکی لەنێوان فۆرم و ناوەڕۆکدا دەبینێ. فۆرم لە بۆچوونی مارکسیزم لە گشتییەتی خۆیدا بریتییە لە پەیوەندی مرۆڤ بە کۆمەڵگە و مێژووی کۆمەڵگەوە. ڕێبازی نووسەرانی مارکسیستی و هەروەها ئەوانەی سەر ڕیالیزمی سۆشییالیستیشن بەپێچەوانەوە ئەو پەیوەندییە دەبینن. ئەمان پێیان وایە دەبێ فۆرم لە خزمەت ناوەڕۆکدا بێت. سامۆئێل جانسن پێی وایە زمان بەرگی بیر و بۆچوونەکانە و ئەرکی فۆرمیش جوانترکردنی ناوەڕۆکە. خودی کارڵ مارکس پێی وابووە کە کاری هونەریی پێویستە کەشفی زیندوێتی فۆرم و ناوەڕۆک بکات. هیگڵ دەنووسێ (هەموو ناوەرۆکێکی دیاریکراو، فۆرمی بەخۆی دیاری دەکات).
ڕەخنەی مارکسیزم هەوڵ دەدات پەیوەندی دیالەکتیکی نێوان فۆرم و ناوەڕۆک بپارێزێت و لە کۆتاییشدا هەمیشە شکاندنی بەلای ناوەڕۆکدا لەهەناو هەڵگرتووە.لیۆن ترۆتسکی لە کتێبی (ئەدەب و شۆڕش ١٩٢٤) دا وای دەبێنێ کە فۆرم لەژێر فشاری پێداویستییە نوێکانی داواکاری سایکۆلۆژیی،(کە وەک هەر شتێکی تر خاوەن یاسای کۆمەڵایەتییە، شکڵ دەگرێ و گەشە دەکات. کەچی فریدریک جێمسن لە کتێبی ( مارکسیزم و فۆرم ١٩٧١) دەنووسێ فۆرم کارێکە تەنها بۆ ناوەڕۆک ولە بواری سەرخاندائەنجام دەدرێ. جۆرج لۆکاشیش ئاماژە بەوە دەکات کە مارکسیزم پێداگری لەسەر ناوەڕۆک دەکات.

بۆیە ڕەخنە لەو نووسەرانە دەگرێت کە بایەخی سەرەکییان بە فۆرم و ئەزموون دەدەن. بۆیە شاعیرانو ڕەخنەگرانی بۆرژوازی فۆرم بە پلەی یەک دەبینن و نووسەرانی مارکسیستیش بەپێچەوانەوە فۆرم تەنها بۆ خزمەتی ناوەڕۆک بەپێویست دەزانن. من وای دەبینم کە دەقی شیعریی وەک چۆن هەڵگری ناوەڕۆکێکی ئینسانانەیە، بەو دەرەجەیەش دەبێ لە فۆرمێکدا بەیان کرابێ کە کاڵا بێ بەباڵای ئەو ناوەڕۆکە. نابێت دەقی ئەدەبیی ئێمە وەک دەقی شۆڕشگێرانە بێبەش بێت لە فۆرمی باڵا. ئێمە دەبێ بەپێی تواناکانمان ناوەڕۆکی باڵا لە فۆرمی باڵا و بەرزدا نیشان بدەین. ئیتر ئەمە لانی کەمی گەیشتن بەو سەرزەمینەیە کە دەتوانین ناوی داهێنانی لێ بنێین. دەق و بەرهەمی نووسەرە بەتواناکانی کرێکاران وەکو مەکسیم گۆرکی، سابت ڕەحمان، ئەمیل زۆلا، جاک لەندەن، تاکیجی کۆبایاشی، فێدریگۆ گارسیا لۆرکا. پابلۆ نیرۆدا، نازم حیکمەت و زۆرێکی تر لەو سەرزەمینەوە سەرەتاتکێمان لەگەڵ دەکەن و بانگمان دەکەن بیان خوێنینەوە.

سلێمان قاسمیانی: زمان لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی شیعرە. ئایا پێت وایە زمانی شیعر پێوێستی بە گۆڕانکاری و بەڕۆژکردن هەبێ؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): بەدڵنیاییەوە زمان یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی شیعر. زمان ناتوانێ لە دۆخێکی تایبەت و چەقبەستوودا بژێت. زمانی چەقبەستوو زمانێکی مردووە. سروشتی زمان بەگشتی سروشتێکی دینامیکی هەیە و بەردەوام لە جووڵەدایە. زمان ناتوانێ لەبەردەم باهۆزی گۆڕانکارییەکاندا بێهەڵوێست بێت و خەریکی خۆ تازەکردنەوە نەبێت. دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان لەهەر قۆناغێکی گەشەسەندنی مێژووییدا ئاستێک لە زمان و وشەی تایبەت بە خۆی بەرهەم دێنێ.تۆ چاو لێبکە لە قۆناغی فیوداڵیدا وشەگەڵی وەک (جۆخین، سەپان، درەو، گێرە، شەغرە، جووت، جەنجەر، خەرمان، مێگەل، شوان،گەوەڕ،لالە، قووتیلە، گوێسوانە، مەشکە، کونە، مەرکانە، شەربە، گۆزە، دەستاڕ، بێژنگ، سەرەند، کادان، ساج، بەرانپیل، دیوەخان، چارۆکە، شەنە، هاوەن،…تاد) برەویان هەبووە و بەردەوام ڕۆژانە بەکارهاتوون، کەچی لەمڕۆدا ئەو وشانە بەکار نایەن و بوونەتە بەشێک لە دیرۆکی زمان. ئەمڕۆ زمانە زیندووەکان بەردەوام و ڕۆژانە وشەی نوێ دێننە بوون.

دەزگا ئەکادیمییەکان و شارەزایانی زمان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام لە هەوڵدان وشەی نوێ وگونجاو دابهێنن. بۆ نموونە زمانی ئینگلیزیی ڕۆژانە وشەی تازە لەڕێگەی(Word of the day)ەوە ئەو وشە نوێیانە دەخاتە نێو زمانەی ئینگلیزییەوە کە دادەتاشرێن. کۆمەڵگە و زمان لێکهەڵپێکراون و گەشەی کۆمەڵگە، گەشەی زمانی بەدوادا دێت. واقیعیەتی کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ پەنجا ساڵ بەر لە ئێستا، وەکویەک نین. ئەمڕۆ سەردەمی مۆبایل و ئەنتەرنێت و سەتەڵایتە و بێگومان شیعری موبایل و فەیسبووکەشیعر دێنێتە بوون و هەروەها دەیەها وشەی نوێ دەچێتە نێو کایەی ئەدەب. زمانی شیعریش پێ بەپێی گەشەی زمان دەگۆڕێ و وشەی تازە لەگەڵ خۆیدا نمایش دەکات. ئەم ڕەگەزە گرنگە لە شیعری کوردیدا ناتوانێ بەهەمان کەرەسەی ڕابردوو هەناسە بدات. بە چاوگێرانێکی خێرا بە زمانی نووسینی کتێبە چاپکراوەکانی چوار پێنج دەیە بەر لە ئەمڕۆ لەگەڵ زمانی نووسینی کتێبە تازە چاپکراوەکانی دەزگاکان، دەبینین زمانی کوردی چ لەڕووی داڕشتن و چ لەڕووی ڕێنووس و چ لەڕووی وشە و موفرەداتی بەکارهاتووەوە جیاوازییەکی زۆریان هەیە.

جا ئەگەر زمان نەتوانێ ئەو ئاڵوگۆڕە پێویستە لە خۆیدا نیشان بدات، مانای وایە لە مردن نزیک دەبێتەوە. سەمیۆلۆژی کە جێگە و ڕێگەی زمانە لە کاروباری ڕۆژانەی ئینسانەکان لە کۆمەڵگە، وەک کارەکتەرێکی چالاک لەنێو کایەی زانستی زماندا، ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لەنێو ژیانی ڕۆژانەی ئینسانەکاندا دەبینێ لە بەڕۆژکردنی زمان و لەگەڵیشیدا زمانی شیعریی. زمانی شیعریی بەپێی سیستەمی سەمیۆلۆژی دەکەوێتە ژێر کارتێکردنی کایە زانستی و کۆمەڵایەتییەکان. ئەم کارتێکردنەش لەنێو کۆمەڵگە و ژیان بەبێ هاوسەنگی نایەتە بوون. کارتێکردنەکانیش تەریبن بەیەکتر. چەند کارتێکردنەکە زیاتر بێت، گەشە و ئاڵوگۆڕ لە زمان و زمانی شیعریش داخێراترو زیاتر دەبێت.

سلێمان قاسمیانی: بەڵام لیرەدا باسیهەڵاواردنی زمان لە وشەی کۆنەپەرستانە، دواکەوتوانە و نامرۆڤانە بە گشتی و دژ بە ژن بە تایبەتی بەتاڵە. تۆ لە بارەی وشەی وەکوو “پەککەوتوو”، “شەڵ”، “کوێر” بۆ مرۆڤی هەندیکاپ چی دەڵێی؟ ئەم وشانە نوقسانەکە دەخەنە شەر شانی مرۆڤە بێ قاچەکە و پێێ دەڵێ شەڵ و گێڕ و پەکكەوتوو لە کاتێکدا کە لە وڵاتێکی وەکوو سوید، بە کەسی بێ قاچ ئیتر ناڵین بێ قاچ بەلکوو، “کەسێک کە رێگەی هەڵسوورانی لێگیراوە”، واتە خەتایەکە لە سەر مرۆڤەکە لادەبا و دەیخاتە سەر کۆمەلگا کە “رێگەی هەلسوورانی بۆ دابین بکا”.

  • عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): زمان سەرباری نواندنی ڕووە جوان و گەشەکەی، ڕووە دزێوەکەشی کەهەر خوڵقاوی دەستی مرۆڤە لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکان خاوەن چالاکی تایبەت بە خۆیەتی. لێرەدا ڕێم بدە بڕێک بچمە ناو باسەکەوە. گومانیشی تێدا نییە کە ناولێنانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەکان پەیوەستە بە کلتووری کۆمەڵایەتی و ئاستی ژیاریی ئەو کۆمەڵگەیە. هەر کۆمەڵگەیەک هەندێ نەریت و ڕێسای تایبەت بە خۆی هەیە لە پەیوەست بە ناونان.

لە وردبوونەوە لەناو و پشگر و پاشگرەکانی ناو دەتوانین جێ و ڕێی کلتووری باڵا دەست لەو کۆمەڵگەیە ببینین. ئەوەی جێی ڕامانی ئەم کورتە ڕوانینەیە ئاوڕدانەوەیە لە کلتووری ناونانی کوردیی بە پاشگرو پێشگرەکانییەوە. دیارە ئاشکرایە ناونان بەخشینی ئایدێندتییە بە مرۆڤ، چوارچێوەیەکە مرۆڤ و ڕەفتارەکانی تێدا قەتیس دەبێ.
بەڵام لەپاڵ ئەم ئایدێندتییە هەندێ پاشگر و پێشگر دەنووسێنرێنە ناوەکانەوە کە کاریگەرییان هەیە لە شێواندنی ئەو ئایدێندتییە و تەنانەت ئەو کاریگەرییە ڕۆدەچێتە ناو ناخی مرۆڤەکان و دەبێتە هۆی دیاریکردنی ڕەفتار و ڕێڕەوی ژیانیان.
بەتایبەتیش پاشگرە نێگەتیڤەکان لەناونانی کوردیی کە لە سەرێکەوە دەبنە هۆی ڕووشاندنی شکۆی ئینسانیی کورد و لەلایەکی تریشەوە دەبنە هۆی پێبەخشینی جێگەیەکی نەشیاو و نا گونجاوی کۆمەڵایەتیی. ئەم دیاردەیەش کە کلتوورێکیی دێهاتی – ناشارستانیی کە ڕەگە مێژووییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی فیوداڵیی، لە پشتییەوە وەستاوە، جێگای ڕەخنە و ڕەتکردنەوەیە. پەنجەخستنە سەر ئەم دیاردەیە و نیشاندانی جۆرەکانی و هەژموونی کلتووریی دواکەوتوو لە بەهێزکردنی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی سۆسیۆ-پۆڵەتیکانە هەیە پێش ڕۆچوونە ناو باسەکەوە گەر سەرنجێکی خێرا بگرینە خودی ناو و ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە پرۆسەی ناونان پرۆسەیەکی وشەڕۆنان نییە، بەڵکو بەکارهێنانی هەر ئەو دراوانەیە کە کۆمەڵگەی ئینسانیی هێناویەتە بەرهەم. هەر کۆمەڵگە و هەر زمانێک تایبەتمەندیی خۆی هەیە.

بەشی ژنانیش ناو و ناتۆرە و سووکایەتی لەڕێی زمانەوە پشکی شێرە. ژنان نائینسانیترین سیفەتیان دەردرێتە پاڵ و بەهۆی دواکەوتوویی کۆمەڵگەوە تەواوی جنێوە کوردییەکان لەژندا بەرجەستە دەبێتەوە. دوو سمێڵ بابڕ دەمەقاڵێیەکیان دەبێت، دەبێ دایک و خوشکیان باجی ئەو دەمەقاڵێیە بدەن. ناوگەڵی ژنان سەنگی مەحەکی جنێو و سوکایەتییە. هەردوو ئەندامی زاوزێی ژیان و پیاوان ( کێر و قوز) لەڕێی زمانەوە هەڵدەسن بە ئەرکەکانی سوکایەتیکردن.

ناونان بە پاشگری کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت وەک کەچەڵ، شەل، گۆج، شێت، دوبەحەمیسە، فەردەزەهیر..تاد. ئەوەی ئەم پاشگرانە دەداتە پاڵ ئینسان کۆمەڵگەی زاڵمە. کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت مرۆڤن و دەبێ لەهەموو ئیمکانات و دەرفەتەکان بەهرەمەند بێت. نابێ ئەم سیفاتانە ببنە ڕێگر لەبەردەم تواناییەکانی ئینسانی هاندیکاپ. ئینسانی هاندیکاپ دەبێ لەگەڵ هەر ئینسانێکی تر دەرفەتی هاوبەش و چوونیەکی هەبێت لەبوارەکانی کار و خوێندن و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.هەر هەڵاواردنێک لەو بوارەدا مەحکومە و شایانی ڕەتکردنەوەیە. یاسا و ڕێنماییەکان و مافە سەرەتایی و مەدەنییەکان دەبێ پشتیوانی ئەو ئینسانانە بن و باری سەرشانیان سووک بکەن، نەک مەینەتی هاندیکاپبوون بخەنە ئەستۆی تاکی کۆمەڵگەوە. مرۆڤی هاندیکاپ لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی شانسی بەهرەمەندبوونی نییە لە مافە ئینسانییەکانی خۆی.

با بەم نموونەیە کۆتایی بە وەڵامی ئەم پرسیارە بهێنم. ستێفن هاوکینگ گەورەزانای گەردونناس کە هاندیکاپ و بوو و بە عەرەبانە پێچکەدارەکەیەوە خەریکی داهێنان بوو و کۆمەڵگەی ڕۆژئاوا هەموو دەرفەتێکی بۆ ڕەخساندبوو تا ئینێرژی و تواناییەکانی خۆی بخاتە گەڕ لەپێناو پەرەدان بە زانست و تەکنەلۆژیا. لەکاتێکدا گەر ئەو زانا بلیمەتە خەڵکی کوردستان بوایە ڕەنگە بێدەرفەتی وای لێبکردایە لەبەردەم مزگەوتێکدا خەریکی سواڵکردن بوایە.

سلێمان قاسمیانی: شیعری کوردی پڕە لە چواندنی خەسڵەتەکانی مرۆڤ بە حەیوان. کوند دەبێتە مەرگ و وێرانی، پشیلە دەبیتە سپڵە، رێوی ترسەنۆک، کەر بێ ئەقڵ، گورگ خوێنخۆر و دڕندە، گا دەبێتە حۆل. ڕای تۆ لەم بارەوە چییە؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): من وای دەبینم دانانی ئەم سیفەتانە بۆ ئەو گیانلەبەرانە دەکرێ لە دوو ڕووەوە تەماشای بکەین. ڕوویەکی بریتییە لە ئەزموون. واتە ئەزموونی مرۆڤ وەک گیانلەبەرێکی باڵای خاوەن بیرکردنەوە و توانا.ڕووی دووەمیشی باڵادەستییە.
واتە باڵادەستی ئینسان بەسەر گیانلەبەران. جارێ ئەگەر لە ڕووی ئەزموونەوە لێی بڕوانین کە هەندێک لەو سیفاتانە ئاماژەی کلتوورین. پێکهاتەی ئەو ئاماژە کلتوورییەش لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕدرێت. واتە سیحری ئەو ئاماژەیە بەپێی شوێن بەتاڵ دەبێتەوە. ئەگەر پشیلە سیمبۆلی بێوەفایی بێت، دەبووایە لە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی بەهیج شێوەیەک پشیلەیان ڕانەگرتایە. لە کاتێکدا بوونی پشیلە لە زۆربەی ماڵەکان نەک ئەو مانایە ڕەت دەکاتەوە ، بەڵکو کار گەیشتۆتە ئەوەی کە وەک ئەندامێکی خانەوادەکە حیسابی بۆ بکەن. گیانلەبەرەکان ئەوانەی هێما و ئاماژەی تاک لایەنەی نێگەتیڤیان هەیە دەتوانین هەندێکیان ئاوا لە کلتووری ڕۆژهەڵات ببینین.

پشیلە: هێما و سیبۆڵی بێوەفایی و سفڵەییە.
سەگ: ‌هێما و سیمبۆڵی بێنرخ و بێبەها و ناپەسندە.
مەیموون: هێما و سیمبۆڵی ناشیرینیە.
بایەقووش: هێما و سیمبۆڵی مەرگ و وێرانییە.
بەراز: هێما و سیمبۆڵی هێزو توانایە.
ڕێوی: هێما و سیمبۆڵی فێـبازیی و تەڵەکەیە.
گورگ: هێما و سیمبۆڵی خوێنخۆریی و دڕندەییە.
جاشک: هێما و سیمبۆڵی نۆکەری و کلکایەتیکردنی ستەمگەر و دەسەڵاتی چەوسێنەرە.
کەڵەشێر: هیما و سیمبۆڵی هێزی پەڕین و جووتبوونە.
مریشک: هێما و سیمبۆڵی بێدەسەڵاتیی و بێغیرەتییە.
کیسەڵ: هێما و سیمبۆڵی لەسەرخۆیی و هێواشییە.
کەروێشک و ئاسک و پڵنگ: هێما و سیمبۆڵی خێرایین.
لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێ گیانلەبەری تر ئاماژەی هێما و سیمبۆڵییان جووت لایەنەی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤن. لەوانە:
کەر هێما و سیمبۆڵی گورجێتی و گێلییە و هەروەها هێما و سیمبۆڵی بەهێزیو بەتواناییە
هەندێ گیانلەبەری تریش تەنها هێما و سیمبۆڵی پۆزەتیڤیان هەیە وەک:
شێر: هێما و سیمبۆڵی ئازایەتی و قارەمانێتییە.
هەڵۆ: هێمای هێڕشبردن و چوست و چالاکییە.
کۆتر: بەتایبەتی ڕەنگی سپی هێما و سیمبۆڵی ئاشتییە.
باز: هێما و سیمبۆڵی قەدەر و چارەنووسە.
مار: هێما و سیمبۆڵی زۆرزانی و لە غەفڵەت دەگەلێدان.

ئەگەر لە پانتایی زمانەوە بۆی شۆڕ بینەوە و بزانین چی ئەم سیفەتانەی هێناوەتە نێو ئەدەبی کوردییەوە، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ خوێندنەوەی ئاماژە کلتوورییەکان لەپێوەندی نێوان ئەزموون و باڵادەستیدا. چونکە ئەوە ئینسانە بەهۆی بیرکردنەوەوە توانیویەتی باڵانسە سروشتییەکان تێپەڕینێ و خۆی وەکو سەرداری گیانلەبەرانی تر پێناسە بکات و تەواوی گیانلەبەرانی تریش وەکو لەشکرێکی ژێردەستەی ئینسان دەربکەون.
بۆیە دابەشبوونەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دابەشبوونی کلتووری و تێگەیشتنی جیاوازی بۆ ئەزموون و باڵادەستی ئینسان بەرهەم هێناوە. ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کە شەقێکی کلتووری و ژیاریی گەورەیان لەنێواندایە بەدەوری خۆیان دەلالەتە زمانیشیان وەک گوزارشت لەو شەقە مەزنە خستۆتە بەردەم ئەرکی جیاوازەوە. گەشەی ژیاریی ڕێگرە لەبەردەم توانەوەی زمان یان بێهیزیی زمان لەئاست وشە و دەستەواژە فرە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگە. شیعری کوردیی کە لەسەر زمانی کوردییەوە خۆی بینا دەکات، ناتوانی لەو چوارچێوە گەشەکردنەی زمانی کوردی یاخی ببێت. دێت چ لە هەجوو یان کۆمیدیا یان ساتیرە گوزارشت لەو زمانە دەکات. یان باشتر بڵێـم گوزارشت لەو دۆخەی زمان دەکات.

سلێمان قاسمیانی: پرسیارەکە ئەوەیە بۆ رێگە نەدەین ئاژەل، ئاژەڵ بێت و نەکریتە سیمبۆلی بی ئیختیار و دژ بە خەسلەتی راستەقینەی خۆیان. سەگ هەر سەگە و پەیوەندییەکی بە پیسی و ملکەچی مرۆڤخوازوە نییە. کەر هەر کەرە کاریکی بە بێ ئەقڵی و نەفامی مرۆڤەکانەوە نییە، کوندەبە بوو هەر کوندە و سەری لە مەرگ و نەمان و وییرانی دەرناچێ. دیارە کە ئەم هێما و سیمبۆلانە تاوبەت بە کوردەواری نین و لە هەموو وڵاتانی دونیا هەیە و هەبووە بەڵام لە ولاتانی رۆژادا ئەم هێمایانە ئیتر بەوجۆرە نەماوە چون باسی لە سەرکراوە و بۆ هۆیەوە گۆڕاوە. تۆ لە سەر ئەوە ڕات چییە؟ ئایا کردن نایە؟!

عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) : بەڵێ لە کردن دێت و دەتوانرێ تەجاوزی ئەو سنوورانە بکرێت ، بەڵام ئەگەر ئەتمۆسفیری سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە نەگۆڕدرێ، واتە ئەگەر سیستەمی پەروەردە نەخرێتە سەر راستەڕێی خۆی و مرۆڤەکان بە ڕێگای دروست پەروەردە نەکرێن، ئەم سیمبۆڵانە هەر دەمێنن. ئەم بناغەیە لەسەر مێژوویەک وەستاوە.عەقڵیەتی کۆمەڵگە وشیاری کۆمەڵایەتی باڵادەست لە کۆمەڵگەی کوردیی ئەوپەڕی نائینسانییە. ئینسان لە فۆرمی خۆیدا دڕندەیەک تیایدا پاڵ کەوتووە و هەمیشە بە ئاگایە. پلە و ئاستی دڕندەکەی ناخ پەیوەستە بە سیستەمی پەروەردەوە. باڵادەستی ئینسان بەسەر ئاژەڵان و سروشتدا و بەکارهێنانی تەواوی دراوەکانی کۆمەڵگە لە خزمەتی خۆی، رادەی ئیرەیی مرۆڤمان بۆ دەردەخات. تێکشکاندنی کۆی ئەوئیرەییەی مرۆڤ و هەنگاونان بۆ بەشداریکردنی تەواوی زیندەوەرانی سەر ئەم هەسارەیە وەک شەریکە بەش و خاوەن ماف کارێکە لە دوورمەودای خۆیدا دەتوانی لەو تێگەیشتنە نزیکمان بکاتەوە کە لە ئینسانی چاوچنۆک و خۆویستەوە ببین بە ئینسانی یونیڤێرساڵ.

سلێمان قاسمیانی: پۆستمۆدێرنیستەکان لە شیعردا باس لە پەڕاندنی سنوورەکانی زمان هەم لە فورم و هەم لە ئاهەنگدا دەکەن و شێواندنی زمان بە کارێکی پیشڕەوانە و نوێ ناو دەبەن. تۆ لەوبارەوە دەڵێی چی؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): یەکەم پرسیار ئەوەیە پۆستمۆدێرنیستەکان کێن و چ کارەن؟ ئەوان لەکوێی بەرژەوەندییە چینایەتییەکان گیرساونەتەوە؟ زمان لای پۆستمۆدێرنیستەکانچ بایەخێکی هەیە؟ پرسیارەکانی زمان و فەلسەفەی زمان لای پۆستمۆدێرنیستەکاندا جێی بیرکردنەوە و قسەلەسەر کردن بووە. چونکە مۆدێرنەت وەکو فیکری خۆرئاوا ڕیشەکەی زۆر لەسەدەی نۆزدە و سەدەی بیستەم کۆنترە. بەڵام پرسیارکردن لە زمان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە و بە تایبەتیش لەسەر دەستی فردیناند دی سوسێرەوە هاتە نێو جوغزی زانستێکی تازەی وەک (زانستی زمانەوانی). سوسێر کە بەباوکی زانستی زمانەوانی دادەنرێ، هات زمانی لە قسەی ئاسایی جیا کردەوە. چونکە وەک دەزانین زمان بریتییە لە سیستەم و دەزگا و کۆمەڵێ فۆرم و یاسا. قسەی ئاساییش دەربڕینە واقیعی ئەو سیستەمەیە لەقسەکردندا. بەو پێیەی زمان سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە و ئەو مەتریاڵانەی ئیشی لەسەر دەکات مەتریاڵی کۆمەڵایەتین.

زمان خەسڵەتی یونیڤێرساڵی هەیە و هەمان ئەو ئەرکانە جێبەجێ دەکات کە لەسەریەتی جا لە هەر گۆشەیەکی سەر ئەم هەسارەیە بێت. بەڵام پاش و پێشی جێبەجێکردنەکە پەیوەندی هەیە بە شوێنکاتی زمانەوە. نوێبوونەوە لەزمان، نوێبوونەوەیە لە سیستەم و فۆرم و یاساکانی زمان. هەر تێکشکاندنێکیش لەو سیستەمە تێکشاندنی نۆرمە. پۆستمۆدێرنیستەکان ئێش لەسەر کایە قەدەغەکراوەکان دەکەن. ئەوان دەست بۆ ئەو شوێنانە دەبەن کە پێشتر کەمترین دەستی بۆ براوە. چوونە دەرەوەی باو و تەقلید لای ئەوان، نوێبوونەوەیە.

هەر بۆیەش دێن لە دەقی ئەدەبیدا سنوورەکانی زمان تێدەپەرێنن. ئەگەر هونەری گۆرانی (ڕاپ) بە نموونە وەربگرین، دەبینین هەم لە ئاواز و هەم لە سیستەمی زماندا هیچ پەیوەستبوونێک تیایدا بە میراتی ڕابردووەوە بوونی نییە و ئەوەی دەبیستین و دەیبینین نوێیە. زمان و حیکایەتی نێو هونەری ڕاپ زیاتر قسەی ئاسایین و پەیامەکەش زۆر بە سادەیی خۆی بەیان دەکات.
زمان لە دەقی ئەدەبیدا تەنانەت لە هونەریش تا ئەو جێگایە دەتوانێ پێشڕەو بێت کە بتوانێ مانایەکی کۆمەڵایەتی لەهەناوی خۆیدا هەڵبگرێ و لەهەمان کاتیشدا خزمەتێک بە ئینسانییەت بکات. لەم گۆشەنیگایەوە دەکرێ شتێک لە جوانی زمان، شتێک لە ئەرکە کۆمەڵایەتییەکەی زمان ببینین بەڵام ناشێ و ناکرێ تا ئاستی پیرۆزبوون، پیرۆزی بکەین. هەتا تەنانەت زمان لای ئەدیبانی کرێکاریی دەبێ وەک ئەو پێویستییە کۆمەڵایەتییە ببینڕێت کە ئینسانییەت دەیەوێت پێداویستییەکانی خۆی لە ڕێیەوە پێ دابین بکات، نەک بیکاتە پێشمەرج بۆ هەڵسەنگاندنی دەق. با هەر ڕاپ بە نموونە بهێنمەوە .

تۆ تەماشا لەم هونەرە حیکایەتی هونەرمەند کە دەقەکەیە ئێجگار ڕوون و سادەیە و تەنانەت هەوڵیش ئەدا زمان لە کوخی ئەتمۆسفیری پیرۆزییەوە دەربکێشێتە دەرەوە و بیهێنێتە سەر شەقام و لا کۆڵانەکان.هونەری زمان لە ڕاپدا لە سادەییەوە هەڵدەقوڵی و خاڵییە لەهەر ئاڵۆزییەک، خاڵییە لەهەر ئاوێتەبوونێک، خاڵییە لەهەر زیکزاک و پێچە بەدەروانێک. ئەم هونەرە ئەگەر پلە یان ڕادەی زمان تیایدا لەو ئاستەش نەبێ کە جێی پەسند بێ، ئەوا لەڕێگەی ماتریاڵەکانی تری شێوازەوە وەک خەیاڵ و دەربڕین و شتی تر، دەتوانێ ئینسان یان گوێگر بۆ خۆی پەیدا بکات. هونەری ڕاپ هونەری سادەویست و سادەگەراییە. زمانی هونەری ڕاپ لێوانلێوە لە وشەگەڵێکی ناپەسەند.( گوو، گەواد، درۆ، و لە زمانی ئینگلیزیدا وشەکانی( ( F Words سیخناخی کردووە. بەڵام لەدەرەوەی ئەو هونەرە بەتایبەتیش لە دەقی ئەدەبیدا یان دەقی شیعریدا زمان بەجۆرێکی تر نمایش دەکرێ و ئەرکێکی قورستری دەکەوێتە سەر شان.

زمان لە و ئەدەبەی کە پێی دەوترێ ئەدەبی سەردەمی نیولیبرالیزم یان پۆست مۆدێرنەت لەگەڵ خوێنەر خەریکی گەمەکانی خۆیەتی. ئاڵۆزبوونی زمان و تەکنیک و شاردنەوەی مانا لەژێر سێبەری فۆرم، بەتایبەتیش بونیادگەراکان ڕۆڵیان لەم بارەوە بینیوە و دەبینن. هەر ئەمەش وای کرد لە هەناوی ئەو مۆدێرنەتەدا ، جۆرەها ستایڵ و دەربڕینی زمانەوانی نوێخوازیتر بێتە ئاراوە. بەڵام نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێت کە شکاندنی تابۆکانی نوێخوازی وەک دەرەنجامی گەشەی مۆدێرنەتە، گەرچی وەک زەنگێکی مەترسیدار لەلایەن کۆنەخوازانەوە ئاماژەی بۆ دەکرا، بەڵام گەشەی خێرای کۆمەڵگە و ژیاریی ئینسانەکان زوو توانی سیحری ئەو ئاماژانە بەتاڵ بکاتەوە. دەبێ لێرە ئەو پرسیارە بکەین کە سادەیی و ئاڵۆزی زمان لە وەک لە عەقڵی ڕەخنەی ئەدەبی سەدەی حەڤدەهەم و هەژدەهەم و تەنانەت نۆزدەهەمیش جێگای ڕامان و وردبوونەوە بوون، ئایا هەر ئەو ڕامانە لە زمان لە عەقڵی ڕەخنەی بورژوازی و تەنانەت ڕەخنەی مارکسیستیش جێگای لێتوێژینەوەی ڕەخنەیی نییە؟ تا ئەو جێگەیەی کە زمان سێبەری بەسەر دەقی ئەدەبیەوە هەیە(لە کایەکانی هونەر کە زمان ناتوانێت ئەو ڕۆڵە بگێرێت جگە لە هونەری گۆرانی) دەەکرێ بە پێودانگە ڕەخنەییەکانی خۆمان، ئەو سێبەرەی زمان و هەژموونەکەی وەک گەشەی ئیجابی هونەر و ئەدەب ببینین و ئەم بینینەش ببێتە ستەیجی خوێندنەوەی هەمەلایەنەی زمان لە دەقدا. جاک دریدا وای دەبێنێ کە شاعیر یانی نووسەری میتاقۆرییانەیە.

یانی لەدیدی دریداوە شاعیر داهێنەری هونەری ناڕاستەوخۆی زمانە. ئەی باشە چی لەو شیعرانە بکەین کە پڕاوپڕن بە هونەری (لێکچواندن) لەبری میتافۆر؟ تۆ بڵێی ئەم شیعرانە شیعر نەبن؟ هەرچۆن بێت ئامڕازی زمان لەدیدگای چینەکانەوە تێگەیشتن و بینینی جیاواز هەڵدەگرێ. مارکس بۆ نموونە وا دەبێنێ زمان (واقیعی دەستوبردی فیکرە.) یان دەڵێ (پشتکردن لە زمان بوونی نییە). بۆ ئێمەش کۆدە هەرە گرنگەکەی زمان ئاوێتە بوونە بە ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی دەقەکان، ڕێک پێچەوانەی ئەوانەی کە ئیدیعای پۆست مۆدێنیستبوون دەکەن و زمان لە کۆدە هەرە گرنگکەکەی دادەماڵن.

سلێمان قاسمیانی: تۆ خۆت بە شاعیرێکی کرێکاری پێناسە دەکەی. ئایا هونەر و ئەدەبێک کە کرێکاری نەبێ دەتوانێ شیاوی خوێندنەوە و حەز پێکردن بێت؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): ئەدەب و هونەر زادەی بیروبۆچوونی نووسەران و هونەرمەندانن، واتە هونەرمەندان و نووسەران لەڕێگەی ئەدەب و هونەرەکەیانەوە گوزارشت لە جێوشوێنی چینایەتی خۆیان دەکەن لە ململانێی کۆمەڵایەتی نێوان بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و چینە کۆمەڵایەتییەکان. ئەدەب و هونەر چینایەتین. نووسەران و هونەرمەندانیش بێگومان لایەنگر و پارێزەری بەرژەوەندییە چینایەتییەکانن. بە مانایەکی تر واتە ئەدەب و هونەر ناکەوێتە ئەودیو کێشە چینایەتییەکانەوە. خوێنەر یان گوێگر لەڕێگەی دەقە نووسراوەکانەوە یان هێما و ڕەنگ و نۆتە و جووڵە و سەما و نواندن و پەیڤاندنەوە دەتوانێ ئینتمای چینایەتی دەق و نووسەر یان هونەرمەند ببینێت. دیارە کە دەڵێم خوێنەر یان گوێگر مەبەستم خوێنەرێکی سادە نییە یان گوێگرێکی بێ سەلیقە و نەشارەزا نییە، بەڵکو مەبەستم لەو خوێنەرانەیە کە بە قووڵی دەچنە ناو دەق و لایەنە پەنهانەکانی دەق دەخوێننەوە، یان بە پشتیوانی شارەزایی و زانیاریی دەتوانن ئاماژەکانی هونەر و ڕەنگ و کۆدەکانی گەیشتن بە پەیامی کارە هونەرییەکە بدۆزنەوە.

وردتر بڵێم ئەوە ڕەخنەگری ئەدەبیی و هونەریی مارکسیستییەکە دەتوانێ پەی بە دیوە پەنهانەکەی دەق ببات و بیخوێنێتەوە. من ڕاستە خۆم بە شاعیر و نووسەرو ڕەخنەگری مارکسیستی دەزانم، بەڵام هەر بە بەرهەمە کرێکارییەکان دڵم ئاو ناخواتەوە. ڕاستە من هەوڵ دەدەم سەرجەم بەرهەمە کرێکاریی و ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕەکان بخوێنمەوە چ بەرهەمە کۆنەکان یان نوێکان، بەڵام هەر بەوەشەوە نەوەستاوم و دەست دەبەم بۆ گەلێ کتێب و بەرهەمی گەلێ نووسەری بورژوازی و دەیانخوێنمەوە. چونکە خوێندنەوەی بەرهەمی نووسەرانی بورژوازی زەمینەی ڕەخنە لەو ئەدەب و هونەرە باشتر دەرەخسێنێ وجوانتر دەتوانی ئەو ئەدەب و هونەرە بناسی و هەوڵی لەقبوونی بدەی. مارکس و ئەنگلس و تەنانەت لینینیش هەر بەرهەمی ئەدیبان و هونەرمەندانی کرێکارییان نەخوێندۆتەوە. ئەوان بەرهەمی سەردەمی خۆیان خوێندۆتەوە.

ئەمە بۆ من و تۆش ڕاستە. تا ئەو جێگەیەی کات یارمەتیدەرە و دەستمان پێی ڕادەگا لەسەرمانە ئەو بەرهەمانە ببنین و ببیستین و بخوێنینەوە جا چ پارێزەری بەرژەوەندی چینایەتی کرێکارانن یان بورژوازی. من زۆر چێژ لە ڕۆمانەکانی عەبدولڕەحمان مونیف و جۆرج ئۆروێڵ و چەنگیز ئیتماتۆڤ و عەتای نەهایی و حەیدەر حەیدەر و یەشار کەمال و نیکۆس کازانتزاکیس وشیعرەکانی شێرکۆبێکەس و هێمن موکریانی و نەزار قەبانی و مەحمود دەروێش و عەبدولوەهاب بەیاتی و بڵند حەیدەری و ئەدۆنیس و سوهراب و فروغی فروغزاد و ئەحمەدی شاملۆ و سوارە و و سەلام محمەد و مەدهۆش و جەلیل کاکەوەیس و جەلالی مەلەکشا و بوزورگی عەلەوی و سادق هیدایەت و نیکۆلاس کاتەنۆی و ڕۆبەرت فرۆست و جەمیل ڕەنجبەر و نووسینەکانی عەزیز نەسین و شانۆنامەکانی ئێدوارد ئەلبی وهارۆڵد پینتەر وەردەگرم، ئەمە جگە لە خوێندنەوەی کتێبە فیکریی و فەلسەفەییەکان و ڕەخنەی هونەریی و ..تاد.
نادروستترین بیرکردنەوە ئەوەیە کەسێک پێی وابێت دەتوانێ مەعریفەی پێویست لەڕێگەی تەنها ئەدەب یان خوێندنەوەی چەند کتێبێکەوە بەدەست بهێنێت. جیهانی خوێندنەوە گەلێ فراوانە و چەند بخوێنینەوە هێشتا لەچاو ژمارەی چاپ و بڵاوکراوەکاندا وەک دڵۆپێکە لە دەریایەک. بۆ خۆ قەتیسکردن بە خوێندنەوەی تەنها ژانرێک یان کۆمەڵە دەقێک کە ئینتمای چینایەتییان بۆ کرێکاران هەیە ناتگەێنێتە ئەو ئاستەی بتوانیت بەهرەمەند بیت لە مەعریفەی پێویست.

سلێمان قاسمیانی: مۆزارت و بتهۆوێن لە کوێی هونەری چینایەتی دادەنێی؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): زۆرجار باس لەوە دەکرێ کە هەندێ لقی هونەر لەوانە وێنە و مۆسیقا و فۆتۆگراف سنوورە چینایەتییەکان تێدەپەڕێنن و دەکەونە دەرەوەی ئەوەی پێی دەوترێ ململانێی چینایەتی. من وای نابینم.بەبۆچوونی من سەرجەم لقەکانی هونەر ئەگەرچی ڕاستەوخۆ لەجەنگی دەستەویەخەشدا نەبن لە ململانێی چینەکانی کۆمەڵگە، ئەوا ناڕاستەوخۆ جێگەیەک لە جیهانبینی ئینسانی بۆ خۆی داگیر دەکەن. سەمفۆنیستە مەزنەکانی جیهان وەک مۆزارت، بتهۆڤن، چایکۆفسکی، باخ، ئێدوارد جێرمان، بە زمانی مۆسیقا ڕوحی ئینسانەکانیان دواندووە. ئەوان وزۆری تری وەکو ئەوان ویستویانە وەڵامگۆی ماندوێتی ڕوحی ئینسان بن. واتە هونەرەکەیان لەپێناو ئینساندا بووە.

خۆ مەعلوومە هونەری چینایەتی پێداگری جیددی دەکات لەسەر ئینتمای ئینسانیی. بۆیە من دەتوانم ئەو سەمفۆنیستانە لەڕیزی خەباتکارانی دونیای چینایەتیدا ببینم.ئەوە دروستە کە ڕەنگە هیچ کام لەمانە لەگەڵ ستەمی بۆرژوازی ڕووبەڕوو نەبووبێتنەوە، بەڵام هونەرەکەیان واجیهەیەکی خەباتکارانەیە لەژیان. مۆنامۆر یان نەوای نەی کە گوێ بیستیان دەبیت، ئەوان جگە لە دواندنی ڕۆح، پەیامێکی سیاسیشیان لە هەناودا هەڵگرتووە. دەڵێن،مۆسیقا خواردنی مێشکە، بەوپێیەش ئەم خواردنە بۆ هەموو ئینسانەکان وەکو یەکە چ کرێکار بێت یان بورژوازی.

لێرەدا ئەوەی زیاتر جێی سەرنجە مەغزای سیاسییە و ئینسانە ماندووەکانی کۆمەڵگە چێژ لەو مۆسیقایە دەبینن کە ئارامبەخش و ڕوح هێمنکەرەوە بێت و لەهەمان کاتیشدا باسی ئەو بکات.ئەگەرچی شاکارەکانی مۆزارت، بتهۆڤن، چایکۆفسکی، باخ، ئێدوارد جێرمان لە هۆڵە گەورە و جوانەکانی پایتەختەکان نمایش دەکرێن و چانسی ئەوەیان نابێ ببنە خۆراکی مێشکی کرێکاران و خەڵکی هەژار، بەڵام نزیکایەتییەکی زۆریان هەیە لەگەڵ ئەو ئینسانانە. هەرچەندە ئەمڕۆ تەکنەلۆژیا ئەو دیوارە ئەستوورەی بێبەشبوونی خەڵکی کرێکار و هەژاری ڕووخاندووە و خەڵک و هەموو تاکێک بێ گرفت بە پەنجە پیانانێک بە مۆبایلە زیرەکەکەی دەتوانێ گوێبیستی ئەو شاکارانە بێ. بۆیەلەو گۆشە نیگایەوە کە باسم کرد من بێ هیچ دوو دڵییەک دەتوانم بڵێم ئەو شاکارانە جێگایەکی گرنگ و پڕ بایەخ لە دونیای چینایەتیدا دەگرن.

سلێمان قاسمیانی: ناسیونالیستەکان هەڵپەركێ بە یەكێک لە شوناسە نەتەوەییەکان دادەنێن. هەڵپەركێ چەندە بە کرێکاریی دەزانی؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): ئێمە دەبێ هەڵپەڕکێ وەک چالاکییەکی کۆمەڵایەتی ئینسانەکان چاو لێبکەین. کە بە هۆیەوە هەوڵدەدەن ئەگەر بۆ ساتێکی کورتیش بێت سەرگەرمی جۆرە چالاکییەک بن کە ببێتە هۆی ئاسوودەییان، ببێتە هۆی خەم ڕەوێنیان، ببێتە هۆی سەرمەستییان لەئاست خەم و ئازارو تەنگوچەڵەمەکانی ژیان. لەوانەشە مەسجێکی کۆمەڵایەتی بێت کە خۆی لە هەڵگری کۆمەڵێ ئاماژەدا ببینێتەوە.مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو هەڵپەڕیوە.ئەوەی کە دەبێتە هۆی سیما ناسینەوەی هەڵپەڕکێکان، بریتین لە جۆری هەڵپەڕکێکە.

نەیتیڤەکانی باکووری ئەمریکا زیاتر لە دە هەزار ساڵە لەسەر ئەم خاکی ئەمریکای باکوورە دەژێن کە بۆ گوزارشت کردن لە ترس و خەم و نیگەرانی و ئومێدەکانیان هەڵپەڕیون. وەک چۆن گۆرانی وتن هونەری گوزارشتکردن بووە، هەڵپەڕکێ و وێنەی سەر دیواری ئەشکەوتەکانیش بەهەمان شێوە هۆکاری گوزارشتکردن بوونە لە خولیا و خەونی مرۆڤەکان. هەڵپەڕکێ وەک بەو شێوەیەی من دەیبینم تا ئەوکاتەی وەک ڕیتواڵ یان نەریتێک خۆ دەنوێنێ و دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەکرێت، دەتوانرێتایبەتمەندییەکەی بناسرێتەوە و ئامانجەکەیڕوون بکرێتەوە.

واتە دەکرێت بە ڕیتواڵ بڵێین هونەر. چونکە ڕیتواڵ زیاتر ئینتمای گروپی و ئەتنیکی هەیە و توانیویەتی تایبەتمەندی هونەر وەک دیاردە لەخۆیدا ڕەنگ بداتەوە. تەنانەت مەغزا سیاسییەکەشی بەندە بە ئامانجێکی دیاریکراو کە ئینسانەکان هەیانە. بۆیە پێش ئەوەی کۆمەڵگەی چینایەتی بێتە بوون، واتە هەر لە قۆناغی کۆمۆنەی سەرەتاییدا بوونی هەڵپەڕکێ وەک ڕیتواڵ هەبووە. لەلایەکی تریشەوە پێموایە هەڵپەڕکێ هەر لە دۆخی ڕیتواڵی نامێنێتەوە و پانتاییەک لە کلتووری کۆمەڵایەتی داگیر دەکات، ئەوکات بە دڵنیاییەوە ناکەوێتە دەرەوەی کێشەی چینایەتییەوە. چونکە هونەری ناچینایەتی لە کۆمەڵگەی چینایەتی بوونی نییە. هونەری هەڵپەڕکێ بەپێی قۆناغ و سەردەم ئاڵوگۆڕی بەسەرداهاتووە و دێت.

لەمڕۆی دونیای سەرمایەداری هونەری هەڵپەڕکێ بەشێوازی نمایشی خۆی گوزارشت لە ئینتمای چینایەتی خۆی دەکات. وەک چۆن ناکرێ لەسەردەمی عەولەمەدا بووک بە وڵاخ بگوازرێتەوە، ئاواش ناکرێ گەڕیان و سێ پێیی و فەتاح پاشایی و چەپی و سمکۆڵان و شێخانی و ..تاد، کە دەرهاویشتەی قۆناغی دەرەبەگایەتین و تا ئەمڕۆش درێژەیان بە تەمەنی خۆیان داوە،وەڵامدەرەوەی خواست و ئارەزووی ئینسانی ئەمرۆی کورد بن. بۆیە ناکرێ شوناسی کوردبوون بە شوناسی هەڵپەڕکێوە ببەسترێتەوە. بەواتایەکی تر هەڵپەڕکێ شوناسی کورد نییە و کورد دەبێ بەپێی گەشەی مێژوویی خۆی، خۆی لەگەڵ شێوازە نوێکانی سەرگەرمکردنی بگونجێنێ.من وەک وتم هەڵپەڕکێ وەک چالاکییەکی کۆمەڵایەتی دەیبینم و هەڵپەڕکێکەرانی کوردیش دەبێ لەگەڵ گۆڕانگاریی و ئاڵوگۆڕەکاندا خۆیان بگونجێنن.

سلێمان قاسمیانی: لە کوردەواریدا کاتێک کە باس لە هەڵپەڕکێ دەکرێ، تەنیا هەڵپەرکێی بە کۆمەلی ترادیشنال مەبەستە. دانسی دیسکو، و دەیان جۆر دانسی تاک و ئازاد وەکوو دانس و هەڵپەركێی “کوردی” ناژمێردرێن. ڕای تۆ چییە؟ ئایا دانسێک کە گەنجانی کورد بیگێڕن و پێی هەڵپەڕن تەنیا بە هۆی ئەوەی “دەستگرتنی بە کۆمەڵ نەبێ”، ناکرێ کوردیش بێت؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): دانس گەرچی مۆرکی ڕۆژئاوای پێوەیە، بەڵام هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەی کە ئەو دانسە دەتوانێ زۆر بە خێراییش خۆی بخزێنێتە ناو کلتوور و کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکان. چونکە دانس هەر لە دیسکۆکان قەتیس نامێنێ و ئەمڕۆ لەڕێگەی تەلەفیزیۆن و سینەما و سەتەڵایت و مۆبایلی زیرەکەوە مێوانی یەک بەیەکی ئینسانەکانە جا لەهەر گۆشەیەکی دونیا بێت.
ئەمجۆرە دانسە دەکرێ کوردیش بێت. وەکچۆن کوردبوون بە جلی کوردیەوە نییە. هەڵپەڕکێی ترادیسیۆنیش مەرج نییە هەڵپەڕکێی سوننەتی بێت و شوناسی نەتەوە بێت. هونەری هەڵپەڕکێیش وەک چالاکییەکی کۆمەڵایەتی ئینسان ناکەوێتە دەرەوەی ئاڵوگۆڕەکانی ژیان و کۆمەڵگەوە. ئەمڕۆ لەهەموو کات و سەردەمێک زیاتر کۆمەڵگەی کوردی لێکخشاندن و ئاشنایەتی زیاتری بە کلتووری خۆرئاواوە هەیە. بۆیە سەیر نییە گۆڕانکاری لەچەندین چالاکی کلتووری خۆیدا بکات وەک هەڵپەڕکێ و پرسە و زەماوەند و ئارایشتێکی نوێیان پێ ببەخشێ. ئیتر دانسی نێو ئاهەنگەکان کەلە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕاندا دایان بینین بەئەندازەی هەڵپەڕکێی بەکۆمەڵ کۆمەڵایەتی بۆتەوە و خەڵک خپیان پێ سەرگەرم دەکەن ئیتر ناوی کوردی لێبنێین یان نا.

سلێمان قاسمیانی: زۆرێک لە شیعرەکانی تۆ وەکوو سروود وتراونەوە. ئایا بە لای تۆوە فەر‌قێک هەیە لە بەینی شیعر بە گشتی و شیعری سروود بە تایبەتی؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): بە دڵنیاییەوە جیاوازییەک هەیە لەنێوان شیعر و سروود. ڕاستە هەردووکیان لەژێر یەک ژانری ئەدەبیی پۆلین دەکرێن کە شیعرە، بەڵام فەرقی نێوانیان دەکرێ لەچەند خاڵدا ببینین.
یەک: سروود کەمتر پشت بە فەنتازیا دەبەستێ تا شیعر. خەیاڵ ڕەگەزێکی بنچینەیی شیعرە و بگرە لەگەڵ زماندا کۆڵەکەی شیعرن.
دوو: زمانی سروود سادە و ڕاستەوخۆیە، لەکاتێکدا زمانی شیعر دوور لەو ڕاستەوخۆییە و بەهۆی ئیشکردنی بە کۆمەڵێ نامەئلوفەوە توانیویەتی جیهانی تایبەت بەخۆی دابمەزرێنێ.
سێ: پەیامێک کە لە سرووددا هەیە بە ڕوونی خراوەتەڕوو و بیسەر بەئاسانی دەتوانێ لەیەکەم بیستنیدا ناوەڕۆکە کۆمەڵایەتییەکەی وەرگرێ. بەپێچەوانەوە لە شیعردا ئەو ناوەرۆکە کۆمەڵایەتییە بە ژمارەیەک ڕەگەز دەورە دراوە و کەمتر پشت بەو ڕوونییە دەبەسترێ.
چوار: کێش و سەروا یان ڕیتم ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕێ لە بونیادی سروود لەکاتێکدا لەشیعردا کێش و سەروا دەکەوێتە دوای ڕەگەزەکانی تر. ئەمەش دیارە یارمەتیدەرە تا لەگەڵ مۆسیقادا ئاوێتەی یەکتر بن و ئاواز بێننە دەر.
لەگەڵ ئەمەشدا گەلێ سروود وتراون کە ئەو مەرجانەی سەرەوەیان تێدا نییە.

سلێمان قاسمیانی: سروودی کرێکاری و پێشرەو لە کوردیدا زۆر هەیە. بەڵام سروود زیاتر لە خانەی شیعار و خرۆشاندنی هەستی حیماسی دایە. لە مەیدانی گۆرانیدا بەڵام، گۆرانی پێشرەو و کرێکاری وەکوو گۆرانییەکانی “جۆو هیل”، “پیت سیگر”، “جان لێنۆن”، “باب دیلان” بە زمانی کوردی زۆرکەم و لاوازە. ڕای تۆ چییە لەم بارەوە؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): ئەوە زۆر ڕاستە کە بزووتنەوە سیاسییەکانی کوردستان توانیویانە کاریگەری زۆر بەسەر بزووتنەوە ئەدەبیی و ڕۆشنبیریی کوردییەوە دابنێن. بەیاننامەی ڕوانگە (١٩٧٠)، توانی مۆرکی سیاسیی خۆی بە بزووتنەوەی ئەدەبییلە باشووری کوردستان بەتایبەتی قۆناغی دوای (گۆران)ەوە دابنێت. بەمەش تەواوی ڕێڕەوی ئەدەبیی بزووتنەوەکە بگۆڕێت و هاوتەریب و هاوسۆز لەگەڵ بزووتنەوە سیاسییەکەی کوردستان ڕێ بکات. ئەمەش دۆخێکی هێنایە ئاراوە کە ئەدەب ڕوونتر لەجاران وابەستەیی خۆی بۆ سیاسەتی کوردیی بەتایبەتی لە باشووری کوردستان نیشان بدات.
لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵا پەشێو و سامی شۆڕش و جەلالی میرزا کەریم و جەمیل ڕەنجبەر و ئەنوەر قادر و لەتیف هەڵمەتەوە تا دەگات بە ڕۆمان و چیرۆکەکانی حوسێن عارف و کاکە مەم بۆتانی و عەبدوڵا سەڕاج و محەمەد موکری و جلیل کاکەوەیس و مستەفا ساڵح کەریم و تا دەگات بە دەقە شانۆییەکان و نمایشە هونەرییەکانی وەک بەهاری دزراو و مەرەزە و گوڵاڵە و گەردەلوول و تا دەگات بە هونەری شێوەکاری و مۆسیقا بە تەواوەتی لەژێر هەژموونی ئەو بزووتنەوەیەدا بوون. لەم گۆشەنیگایەوە دەتوانین بڵێن کە هۆکارەکانی بوونی سروودی شۆڕشگێرانە و نەبوونی یان کەمی گۆرانی سیاسیی لەنێو بزووتنەوەی ئەدەبی کوردیدا پەیوەستە بەم خاڵانەی خوارەوە.

یەک: دۆخی سیاسیی کورد دۆخێک بوو کە هەمیشە لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ورە و هەستی کوردایەتی یان نەتەوایەتی خەڵکدا بووە. شانبەشانی ئەم ئەدەبە بزووتنەوەیەکی ئەدەبی تر هەبووە و هەیە کە لەسەر بنەمای چینایەتی ڕوانینی خۆی بۆ ئەدەب و ژیانو ئینسان و کۆمەڵگە نیشانداوە. ئەم ئەدەبە چینایەتییە سەر بە بەرەی سۆشیالیزمی ستالینی بووە و ئەویش بەهەمان شێوەی ئەدەبی ناسیونالیستی کورد هەوڵی داوە، ورە و ئاستی هەستی چینایەتی و شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ستەمدیدە بەرێتە سەر.
دوو: لە چەند دەیەی ڕابردوو گەلێ سروودی شۆڕشگێرانەی خوڵقاندووە بوونەتە وێردی سەرزاری کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش. لەوانە سروودەکانی حوسێن بەفرینی شاعیر و سروودەکانی موسڵح شێخولئیسلامی (ڕێبوار)ی شاعیرو جەلال شکۆ (بژار)ی شاعیر و عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) و ئەحمەد بازگر و سلێمان قاسمیانی و ..تاد. بەڵام هەلومەرجی سیاسیی کوردستان هێمن و بێ هەیەجان نەبووە بۆیەش نەیتوانیوە گۆرانی بەرهەم بهێنێت. گۆرانی سیاسیی یان چینایەتی بەرهەمی دۆخێکی تایبەتە کە کۆمەڵگە لە ئینفیعاڵاتدا ناژێت.
سێ:دوای ئەوەش عەقڵییەتی تێگەیشتن لە گۆرانی لای کورد زیاتر لێکدانەوەیەکی تر هەڵدەگرێت ئەویش شادی و خۆشی و جۆش و خرۆش و هەڵپەڕکێیە نەک باسکردن لە کێشەیەکی سیاسیی. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە گۆرانی سیاسیمان نییە کە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن.
هەر بۆیە ئەو هونەرە واتە هونەری گۆرانی سیاسیی چینایەتی من ناڵێم نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردی، بەڵکو لەئاستێکی زۆر لە خوارە. من حەز دەکەم لێرە توزێک واوەتر بچم و ئەگەر بە کورتیش بێت ئاماژەیەکی خێرا بە هونەری گۆرانی سیاسیی کوردیی بکەم. سەرەتا لە لاوک و حەیرانەوە دەست پێدەکەم کە بەبروای من دەبنە دوو بەشەوە. بەشێکیان تایبەتن بە عەشق و بەشەکەی تریان تایبەتە بە سیاسەت. بەڵام سیاسەتێک کە خزمەتی چینی فیودالیزمو خان و سەردار و بەگ و ئاغاکان دەکات لەوانە حەسەن حەیران و حەسەن رەسول سیساوە و کاوێس ئاغا.
لەناو شین و سەردولکەکانی پرسەکان هەمیشە جۆرە مۆرکێکی سیاسیی بوونی هەیە و ئینجا گۆرانی سیاسیی کە گەلێ گۆرانیبێژ هەوڵیان داوە لەو مەیدانە خۆیان تاقی بکەنەوە و تاڕادەیەکیش سەرکەوتوو بوون لەوانەحەسەن دڵسۆز و حەمەجەزا و ڕەشۆل و نەجمەی گولامی و ناسری ڕەزازی و دیار قەرەداغی و خالید ڕەشید و کالێ ئاتەشی و بەگری لەگزی و فوئاد ئەحمەد و ، تا دەگات بە هونەری ڕاپ کە تازەترینیان کاریگەری هونەرمەند(گەواد مەعاشەکەت جوانە) توانی لە کورت ماوەدا لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ببێتە ئاشنای زۆرزۆر کەس.

سلێمان قاسمیانی: تۆ نووسەرێکی بە دەربەستی کرێکاریی بەڵام هاوکات هەڵسووڕاوێکی سیاسیشی. ڕەوەندێکی بەهێزلە کۆمەڵگەی هونەر و ئەدەب دا بەتوندی هێرش دەکەنەسەر سیاسی بوونی نووسەر و باس لە جیاوازی هونەرو سیاسەت دەکەن. ئایا سیاسی بوونی هونەرمەند و شاعیر نابێتە هۆی لاوازکردنی کواڵێتی بەرهەمی هونەریی و ئەدەبیی؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): سەرەتا بە نەخێرێکی گەورە وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەمەوە. ئینجا دەپرسم ئەو ڕەوەندە بەهێزە کێن و چ کارەن وا بە تووندی هێرش دەکەنە سەر سیاسیبوونی نووسەر و باس لە جیاوازی هونەر و سیاسەت دەکەن؟ نووسەر کێیە و لەکوێی ڕووداوەکان و کارەساتە کۆمەڵایەتییەکانی نێو کۆمەڵگە وەستاوە. ئەوە کێیە دەیهەوێ نووسەر لە کۆمەڵگە دەرکێشێ و جیای بکاتەوە لە مرۆڤەکان؟ بەپێغەمبەرکردنی نووسەر نەریتێکی عەقڵی ڕەخنەی بورژوازییە و دەرئەنجامەکەشی هێنانە دەرەوەی نوخبەیە.

بورژوازی بە حوکمی ئەوەی خاوەنی هۆیەکانی بەرهەمهێنانە و قازانج پەرستییەکەی بەجۆرێکە پەنا دەباتە بەر هەوڵێک لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە چینایەتییەکانی. هەربۆیەش ئەم چینە کۆنەپەرستە سوپایەک لە قەڵەمبەدەستانی بەکڕێ گرتووە تا ئایدیۆلۆژی بورژوازی تەبلیغ بکات و پەرە پێبدات. یەکێ لەو هەوڵە ژەهراوییانەی کە بورژوازی بە بەرنامەوە کاری لەسەر دەکات بریتییە لە دوورخستنەوەی سیاسەت و کایەی سیاسەت لە خەڵک. ئەم قەڵەمبەدەستانەی بورژوازی بۆ ئەوەی مەرامەکانی بورژوازی جێبەجێ بکەن دێن ژەهری نووسینەکانیان بە کۆمەڵێ سەفسەتەوە دیارە لەژێر ناوی دیموکراتی و مافی مرۆڤ و مافە مەدەنییەکان و دەستوور و یاسا وە دەرژێنن. ئەم ڕەوتە فیکرییە بورژوازییە دەکرێ لە هەموو سەردەم و کاتێکدا بوونیان هەبێ و لەژێر ناوی جیاجیادا کار بکەن.

لە کوردستانیش نمایندەی ئەم ڕەوتە لیبڕاڵە لە دوو دەیەی ڕابردوودا هەمان ئەو بەیت و بالۆرەیە دووبارە دەکەنەوە. با لێرەدا هەر بە زمانێکی سادە بیڵێمەوە. بێگومان جیاوازی هەیە لەنێوان هونەر و سیاسەت. ئەم جیاوازییە چەند گەورە بێت یان بچووک هیچ لەو تێكەڵی و لێکهەڵپێکرانەی نێوانیان ناگۆڕێ. ئای وێ وێی هونەرمەندی چینی دەڵێ “ئەگەر هونەرەکەم هیچ پەیوەندییەکی بە ژان و ئازاری خەڵکەوە نەبێت، ئیتر هونەر بەکەڵکی چی دێت؟” یان وەک ڕۆبەرت ڕۆسنبێرگ دەڵێ “ئامانجی هونەر ئازادکردنی خەڵکە. لەبەر ئەوە هونەر بۆ من زانستی ئازادییە.”هونەر دەبێ هونەری خەڵک بێت و بۆ ئامانجی بەرەوپێشچوونی ئینسانییەت بێت. ئەم سیاسیبوونە یان وابەستەبوونەی هونەر و خەڵک نابێت ببێتە هۆی دابەزینی ئاستی کواڵێتی کاری هونەریی یان دەقی ئەدەبیی. چونکە گەر ئەمە ڕوو بدات، ئەوا باڵانسی پەیوەندی و باڵانسی نێوان فۆرم و ناوەڕۆک دەشێوێت و کارە هونەرییەکە یان دەقە ئەدەبییەکە دووچاری فەشەلی هونەریی دەبێتەوە. بۆ ئەوەی نەهێڵین ئەم داڕووخانە هونەرییە لە ساختمانی داهێناندا ڕووبدات، دەبێ ئەو تێگەیشتنە دروستەمان لەسەر پەیوەندی نێوان فۆرم و ناوەڕۆک هەبێت. ئەم تێگەیشتنە پەیوەندی بەوە نییە چەند سیاسین یان نا، بەڵکو لەسەر بنەمای مەعریفەی نووسەر وەستاوە دەرهەق بە دەق و داهێنان.

من ئەتوانم چەندین نموونەت لە پانتایی ئەدەبی جیهانیی بهێنمەوە کە نووسەرەکانیان سیاسین و بەرهەمەکانیشیان شایانی خوێندنەوەن لەوانە: جۆرج ئۆروێل و پابلۆ نیرۆدا و لۆرکا و عەبدولڕەحمان مونیف و نازم حیکمەت و مەکسیم گۆڕکی و سابت ڕەحمان و ئەمیل زۆلا و تاکیجی کۆبایاشی و فابتزارۆڤ و عەبدولڕەحمان مونیف و جاک لەندەن و حەیدەر حەیدەر و ..تاد.
بۆیە تۆمەتی لاوازبوونی دەقی ئەدەبی بەهۆی سیاسیبوونییەوە ڕەوا نییە و شایانی ڕەتکردنەوەیە. تا ئەو جێگەیەی ئەدەب لەناو کۆمەڵگەوە هەناسە دەدات و بە ژیانەوە شەتەک دراوە و وەک پێویست بەشداری ململانێی کۆمەڵایەتی دەکات، سیاسییە. ئەم سیاسیبوونەی نووسەریش نەک خەوش نییە، بەڵکو ڕوکنێکی کۆمەڵایەتی بوونی دەقە و ڕۆڵ دەگێڕێت لە چێژبەخشین بە خوێنەر. نووسەر نابێ سیاسیبوونی خۆی بشارێتەوە و سڵ لەوە بکاتەوە پێی بوتری نووسەری سیاسیی. نووسەری ڕادیکاڵ و شۆڕشگێرو سۆشیالیست دەبێ بەڕاشکاوی لە میانی دەقەکانیانەوە ئەو سیاسیبوونە نیشان بدەن و بێئەوەی بهێڵن کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر دەقەکە بەجێ بهێڵێ.

سلێمان قاسمیانی: تۆ بێجگە لە شیعر لە زۆر مەیدانی ئەدەبی تریشدا بەرهەمت هەیە و زۆر کتێبت بڵاو کردۆتەوە. دەکرێ کورتەیەک لە سەر کتێبەکانت بۆ خوێنەرانی هانا بدوێی؟

عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): سەرەتا پێمخۆشە کە بەم پرسیارە دەمگێڕیتەوە بۆ ببلۆگرافیای بەرهەمەکانم کە لەشێوەی کتیب و نامیلکە بڵاو بوونەتەوە. مێژووی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانم نزیک بە سێ دەیەیە و بە دوو قۆناغی جیاوازی بڵاوکردنەوەی کتێب تێپەڕیووم.

قۆناغی یەکەم:لە پێش ڕاپەڕینەوە،واتە لە ١٩٨٩ دەست پێدەکاتو تا ٢٠٠٥ درێژ دەبێتەوە. یەکەمین نامیلکەی شیعریم بە ناوی (چرای شۆڕش) کە لە بڵاوکراوەکانی (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) بوو لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاو کردەوە.ئەم نامیلکەیە بە دەستنووس نووسرایەوە و بە تیراژێکی زۆر کەم تەنها لەنێو بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی بڵاو بۆوە. دواتر هەر لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری (رابەر) و (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) نامیلکەی (دیوارەکان دەڕوخێنین) م بڵاو کردەوە. ئەم نامیلکەیەش هەر بە دەستنووس بڵاو کرایەوە و بەتیراژی زۆر کەم. شایانی باسە ئەم نامیلکەیە بەشێک لە شیعرەکانی برتۆڵد برێخت بوو و لە زمانی عەرەبییەوە وەرم گێڕابوو و بە ناوی خواستراوی (دلاوەر حوسێن) ەوە بڵاوم کردەوە.

دوای ڕاپەڕین بۆ یەکەمجار نامیلکەیەکی شیعریم بڵاوکردەوە کە تایپ کرابوو بە ناوی (چاوم لێیە) و لە ساڵی ١٩٩٢ هاتە بڵاوکردنەوە. هەر هەمان ساڵ نامیلکەیەکی ترم بڵاوکردەوە بە ناوی (چەند گۆرانییەک لە جەنگەڵستانی ژیانەوە) ئەمیش هەر تایپ کرابوو. پاشان نامیلکەیەکی سیاسیم بڵاو کردەوە بە ناوی (سەبارەت بە قانوونی جەمعیاتی حکومەتی هەرێم) و لە ساڵی ١٩٩٣ بە تایپ بڵاو کرایەوە و ئینجا نامیلکەیەکی ترم بەناوی (با ئاوڕێک بۆ دواوە تەکانێک بێت بۆ پێشەوە)سەبارەت بە مێژووی بزووتنەوەی کڕێکاری عێراق لەژێر ناوی (مارف عوسمان) نووسیم و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق بۆی بڵاو کردمەوە. هەر لەو سەروبەندەش نامیلکەیەکی بچکۆلانەی ترم کە بریتی بوو لە نامەیەک بۆ سەرنووسەری ڕۆژنامەی کرێکاری ئەمڕۆ(کارگر امروز) لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیستەوە بڵاو کرایەوە. واتە لەساڵی ١٩٨٨ وە تا ساڵی ٢٠٠٥ حەوت نامیلکەی ئەدەبیی و سیاسیم بڵاو کردۆتەوە.

قۆناغی دووەم:لە ٢٠٠٥ ەوە دەست پێدەکات تا ئەمڕۆ. بەڵێ لەو دوانزە ساڵە دوانزە کتێبم بڵاو کردۆتەوە کە دەتوانم بەم جۆرە پۆلینیان بکەم.
یەکەم: ئەو کتێبانەن کە خۆم نووسیومن بریتین لە:
یەک: شیعر (سێ کتێب)
دوو: شانۆنامە (یەک کتێب)
سێ: ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی (یەک کتێب)
دوو: ئەو کتێبانەن کە وەرم گێڕاون. بەتایبەتی لە زمانی ئینگلیزییەوە.ئەمانەش چوار جۆرن.
یەک: چیرۆکی منداڵان (دوو کتێب)
دوو: شیعری ئینگلیزیی (دوو کتێب)
سێ: شانۆی بیانی (دوو کتێب)
چوار: چاوپێکەوتن و دیدار (یەک کتێب)
ئەم کتێبانەش هەر هەموویان لەلایەن یەکێتیی نووسەران و دەزگا و بەرێوەبەرایەتییە هونەری و ئەدەبییەکانی کوردستان چاپ و بڵاو کراونەتەوە جگە لە کۆشیعری (پشکۆکانی نێو ئاگردانی یاخیبوون) نەبێ کە لەسەر ئەرکی خۆم چاپ کراو بڵاو کرایەوە.

سەرباری ئەمانەش هەر بۆ زانیاری خوێنەرانی گۆڤاری (هانا)ی ئازیز حەز دەکەم ئاماژە بەوەش بکەم کە ژمارەیەک کتێبی ترم ئامادەن بۆ چاپ و سەرو دوو دانەم لێ چاپ کردوون بۆ ئەرشیفی خۆم.بەو هیوایەی ڕۆژێک بێت ڕووناکی ببینن و بکەونە دەست خوێنەران. کتێبەکانیش ئەمانەن:

ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیی

  • کتێبی (خوێندنەوە و نیگایەک لە دەق) ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیی
  • جەمیل ڕەنجبەر ئەو شاعیرەی ڕۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا، ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیی.(ئەمەیان لە کوردستانیش لەسەر ئەرکی بەڕیز کاک ئەحە شوان چاپ و بڵاوکرایەوە.)
  • پرسیارەکان بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن،دیدار و چاوپێکەوتن
  • ڕوانینێک لە شانۆی کەنەدیی، لێکۆڵینەوەی هونەریی
  • چەند باسێکی هەمەڕەنگ، وتار و نووسین
  • مانیفێستی ئەدەبی کرێکاریی،ڕەخنەو لێکۆڵینەوە
  • ڕازە درکێنراوەکان،وتار

چیرۆک وبیرەوەری

  • لەژێر دووکەڵێکی ڕەشدا، بیرەوەری رۆژی هەولێر
  • دواجار دەبم بە نیرڤانا، چیرۆک
  • هەستە شاراوەکان، نامە

وەرگێڕان

  • پانزە چرکە شانۆنامە،وەرگێڕان
  • دوو شانۆنامەی ماریا ئیرینا فۆرنێس،وەرگێڕان
  • پاسارییەک گشت سبەینان دەجریوێنێ سڵاو، چیرۆک بۆ منداڵان، وەرگێڕان
  • پشوو لەبناری گڕکاندا، چیرۆک، وەرگێڕان
  • خانمەکەی نێو ئەم شیعرە، شیعر،وەرگێڕان
  • لە پەنای خەون و سێبەری وشە، کۆمەڵێ بابەت، وەرگێران

شیعر

  • بارانی وشە سوورەکان،شیعر
  • سروودە کرێکارییەکان، سروود
  • تریشقەی وشە و لێزمەی تووڕەیی، شیعر
  • چەند تێکستێکی سەر تاشەبەردەکانی وەرکا، شیعر
  • ڕۆیشتن لەژێر سێبەری جوانی ژناندا، شیعر
  • دیوانی مەشخەڵ لەبەردەم شەبەنگی وشە نیگا دەبڕم لە جوانی، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانم ١٩٨٣ – ٢٠١٧ دوو بەرگ

دیارە وەک وتم ئەم بیست و دوو نامیلکە و کتێبانەی ئەمساڵ ٢٠١٧ ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە بەو ئومێدەی ڕۆژێک دەزگای چاپ و پەخشەکانی کوردستان ئاورێک لەم بەرهەمانەم بدەنەوە. لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە ئیستا زۆر سەرقاڵی کتێبی ئەنسۆلۆژیای شیعری کڕێکاریی کوردستانم و بەو ئومێدەی ئەمساڵ بتوانم تەواوی بکەم و بڵاو ببێتەوە.




هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو پەرلەمان ؟ … عەلی مەحمود محەمەد

بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی بە 82%ی دەنگەكان دەبێتە سەرۆكێك, كە دەسەڵاتی زۆر زیاترە لە سەرۆكەكانی فینلەندا, نەمسا, پورتوگال, زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات كە بە هەڵبژاردنی راستەوخۆ دەگەن بە پۆستەكە, تەنانەت لە سەرۆكی باشوری ئەفریقا كە بە سستەمی سەرۆكایەتی ناسراوە, تیایدا سەرۆك لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت, لێ پەرلەمان مافی گۆڕینی هەیە كەی خواستی بێت, وەك چۆن یاكوب زۆمای لە 15ی فیبریوەری 2018 لەسەر كورسیەكەی لادا, كە سەركردایەتی پارتەكەی دوو خول بۆ سەركەوتن كرد, تیایدا توانی ” 69,69% و 65,90% ” دەنگەكان بهێنێتەوە.

ئەو ترسەی هەمان بوو لە سستەمە پەرلەمانییەكەی برادەران, كە بە نەڕەو دروشمەوە نەك بە عەقڵەوە بانگەشەیان بۆی دەكرد, تەخوینی نەیارانی فكری خۆیانیان دەكرد, هەڵبژاردنی سەرۆك بوو لەناو پەرلەمان, كە نە پیوەندی بە چاكسازی و حكومەتی یاساكەوە هەبوو كە ئیدعایان بۆی دەكرد, تەنها پەیوەندی بەوەوە هەبوو دەنگی پەرلەمانتارەكانیان لە هۆڵی پەرلەماندا موزایەدە بكەن و لە بەرامبەریدا شتێك وەربگرن, ئاخر ئەوان ناتوانن دەنگی بنكە و دەنگدەر موزایەدە بكەن, ساناترین رێگا دەنگی پەرلەمانتارانە , ئەم قسەیەم سێ سەڵ لەمەوپێش وتووە .

زۆربەی وڵاتانی دیموكراسی جیهان سستەمی سیاسیان سەرۆكایەتیە, ئەمانیش كە دابەش دەبن بەسەر 4 جۆر , لەوانە 43 وڵات راستەوخۆ سەرۆك لە لایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێرن و دەسەڵاتی تەواوی بێ ركابەریان هەیەو هاوزەمان سەرۆكایەتی حكومەتیش دەكەن, وە 22 وڵات سەرۆكی بەهێزیان هەیە كە خەڵك هەڵیان دەبژێرێت بە بوونی سەرۆك وەزیرانی لاواز لە وڵات كە سەرۆك كۆمار دیاریان دەكات, هاوكات 29 وڵات سستەمی سیاسیان نیمچە سەرۆكایەتییە( سەرۆكێكی بەهێزی هەڵبژێردراو و سەرۆك وەزیرانی لاواز ) كە پەرلەمان هەڵی دەبژێردرێت بە كەمتر لە دەسەڵاتی سەرۆك, بەمەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی سستەمی سیاسیان سەرۆكایەتییە لە جیهان دەگاتە 96 وڵات لە كۆی 193 وڵاتی جیهان , كە نزیك 49,7%ی وڵاتانی جیهان پێك دەهێنن .

هەر لەم پەیوەندەدا 8 وڵات راستەوخۆ لەناو پەرلەمان سەرۆكی بەهێزی وڵات هەڵدە بژێرن بە بێ بوونی سەرۆك وەزیران (نموونە باشوری ئەفریقیا), بەمەش ژمارەی وڵاتە سەرۆكایەتییەكان لە جیهاندا بەرز دەبێتەوە بۆ 103 وڵات.

هاوكات لە جیهان 45 وڵات كۆماری پەرلەمانی هەیە(زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لەم چەشنەن) , لێرەدا سەرۆكی وڵات بە دووجۆر دیاری دەكرێت, بەشێك راستەوخۆ لەناو خەڵك هەڵدەبژێردرێت كە زۆرینەن, بەشی دووەمیان لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن, كە ئەمانەش بە هەردوولایان كەمتر لە 25%ی وڵاتانی جیهان پێك دەهێنن , هەروەها 29 وڵاتی پاشایەتی دەستوری پەرلەمانی لە جیهاندا هەیە(ئەوروپا و یابان و وڵاتانی كۆمۆنۆلس), وە 8 وڵاتی پاشایەتی پەرلەمانی بە بوونی پادشای بەهێزەوە كە ئەمانەش ناتوانرێت بە سستەمی پەرلەمانی و وڵاتانی دیموكراسی بناسرێن( زیاتر وڵاتانی مەلەكی عەرەبین), هاوكات دیكتاتۆریش نین, بەمەش لە كۆی گشتی 169 وڵاتی دیمكراسی لە سستەمەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە جیهاندا هەیە, نزیك بە 61 %یان سەرۆكیەتییەو 39%ێشی پەرلەمانییە بە كۆماری و پاشایەتی یەوە , گروپی یەكەم زیاتر لە ئەمەریكای لاتین و وڵاتانی سۆڤیەتی جاران و ئەفریقیاو ئەمەریكای باكور و وڵاتانی دەریای كاریبین ……. ,
وەلی گروپی دووەم زیاتر لە ئەوروپا و وڵاتانی نیمچە كیشوەری هیندی و وڵاتانی دەوروبەری و ئەسیوبیاو سۆماڵ و عێراق و لیبیایە…زۆربەیان ئەو وڵاتانەن دیموكراسیەت زیاتر چەسپیوەو یاساكانی هەڵبژاردن پێشكەوتنی زۆریان بەخۆوە بینیوە لە پێناو دادپەروەری زیاتر لە نوێنەرایەتی, دیارە لەم وڵاتانەش بە تایبەت ئەو وڵاتانەی دیموكراسیەت تیایاندا نە چەسپوە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیستەمی سیاسی هەیە , نموونە ئێستا ناڕەزایەتی لە نیپاڵ هەیە داواكارن سەرۆك لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت , لە عێراقیش نارەزایەتی هەیە بە هەمان ئاراستە , لام مسۆگەرە لە كوردستانیش ئەم داواكارییە لە داهاتوو دێتە پێشەوە , بە تایبەت دوای جێكەوتنی هەڵبژاردنی ناو پەرلەمان بەو هەموو دەسەڵاتەوە.

بەهۆی ئەوەی سستەمە سەرۆكایەتییەكانی وڵاتانی دواكەوتووی چەشنی كوردستان بەشێكی زۆریان بەرەو دكتاتۆریەت چوونە, نموونە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و ئەفریقیا …., بۆیە بۆ گرنتی مانەوەی دیموكراسی لە كوردستان , سستەمی پەرلەمانی زۆر گونجاوە, بە بروای من لەناو ئەویشدا هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵكەوە بە دەسەڵاتی تەشریفاتیەوە نەك لەناو پەرلەمان, كە تەنها لە بەرژەوەندی پارتە رامیاریەكانە و بگرە دەكرێتە هۆكارێك بۆ چەسپاندنی گواستنەوەی دەسەڵاتنی بنەماڵەیی لە نەوەی پێشوەوە بۆ ئێستا.

هەرچەندە مەرج نییە هەموو كات دیموكراسیەت و دەنگی خەڵك لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت, لە سایەی دیموكراسی راستەوخۆی سویسرادا تا ساڵی 1972 پیاوانی وڵات نەیان هێشت ژنان بەشداری دەنگدان بكەن, بە دەنگدان هیتلەر هاتە سەر حوكم, نموونە زۆرە, وەلێ ئەم نموونانە وا ناكەن ساردمان كەنەوە لە داكۆكی لە بەكارهێنانی دەنگی خەڵكی لە هەڵبژاردنەكاندا, وەلەو كۆی جیهاندا بە تایبەت رۆژئاوا دیموكراسی نوێنەرایەتی كەوتۆتە ژێر پرسیارەوە, دوای هەڵبژاردن ئیتر حیزبی براوە وەك ئێستای كوردستان منەتی بە دەنگدەران نامێنێت, بۆیە وردە وردە باوەڕ بە دیموكراسی راستەوخۆ لە جیهان زیاد دەكات, هەرچەندە لە سویسرای پیشەنگی دیموكراسی راستەوخۆ كەم رودەدات دەستپێشخەرییە رادیكاڵەكان دەنگی پێویست بە دەست بهێنن, ئێستا دەستپێشخەریەك هەیە بۆ ئەوەی ستافی حكومەتیش بە دەنگدان بێت واتا خەڵك هەڵیان بژێرێت وەلێ بە مەرجەوە , كەچی لە كوردستان بنەماڵەكان لە بەرژەوەندی خۆیان مافی دەنگدان لە خەڵك دەسێننەوە بۆ سات و سەوداو مامەڵەی ناو پەرلەمان, چونكە ئەگەر گەمەی ناو پەرلەمان نەبێت ئەوا حیزبی دۆڕاو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەست بەتاڵ بۆی دەرە چێت.

سەرۆك ناو خەڵك هەڵبژێردرێت, ئەگەر دەسەڵاتی تەشریفی بێت ئەوا لە تایبەتمەندی پەرلەمانی بوونی سستەم ناگۆڕێت, هەڵبژاردن لەناو خەڵك گرنگە لەبەر
1- هەموو تاكێك دەتواننێت مافی خۆی مومارەسە بكات بۆ خۆ كاندید كردن بۆ ئەو پۆستە, مافی هەمووان بۆ وەرگرتنی پۆستەكە پارێزراوە,.
2- هەموو تاكێك دەتوانێت مافی خۆی مومارەسە بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك .
3- سستەم هەمە رەنگتر دەبێت , مەرج نییە ئەو لایەنەی حكومەت پێك دەهێنێت سەرۆكی هەرێمیش بباتەوە, لە جیاتی بژاردەیەك دوو بژاردە لەبەردەم گەلدا دەبێت بۆ حیزبی حوكمڕان, دیارە لە ئێستادا لە جیاتی بنەماڵەیەك دەبێتە دوو بنەماڵە.
4- زۆرجار لە هەڵبژاردنی سەرۆكدا, سەركەوتن لە دەرەوەی موئەسەسەی سیاسی باو رودەدات, بەمەش گۆڕانكاری گرنگ دێنێتە پێشەوە., بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆك لە ناو پەرلەمان بە قازانجی پارتە رامیاریەكانە بە تایبەت گەورەكان , بەوەی دەتوانن كاندیدی خۆیان دیاریبكەن بۆ پۆستەكە كە پێشتر مامەڵەیان كردووە, بەمەش پۆستەكە لە نێوان خۆیان پاوان دەكەن , هاوكات لە كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك مامەڵە بە ژمارەی كورسیەكانیانەوە دەكەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك لە پشتیوانی كاندیدێك , بەمەش ئیمتیازاتی زیاتر بە دەست دەهێنن لە بەرامبەر دەنگدانیان بە كاندێك, لێرەدا ئازادی و دیموكراسیەت لە بەرژەوەندی حیزب بە تایبەتیش حیزبی گەورە دەكرێتە قوربانی , وە ئەگەر دەنگدان نهێنی بێت دەنگ فرۆشتنی پەرلەمانتاران, كورسی فرۆشتن و كورسی كڕین دەبێتە دیاردە, ئاشكراش بێت ئازادییان لێ دەسەنرێتەوە, ئەگەر سەرچڵی و یاخیبونێك هەبێت..
هاوكات بۆ بارودۆخی كوردستان بەهۆی زاڵ بوونی پاوانخوازی حیزبی و دەسەڵاتی بنەماڵەیی و سیاسەتی بەرچاو تەنگی حیزبایەتی, دەكرێت كۆمەڵێك پێوانە بۆ سەرۆك دیاریبكرێت بە كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانییەوە, لەوانە :
1- سەرۆك لە پارتەكەی دەست لە كار بكێشێتەوە.
2- سەرۆك بارەگای سەرەكی كارەكەی لە پایتەخت دەبێت و تەنها لە كۆشكی سەرۆكایەتی كە لە پایتەختە پێشوازی لە میوانەكانی دەكات.
3- سەرۆك ئەجندای كارەكانی رون بێت و سەرۆكی تەواوی گەل بێت و بەشێك لە كاتەكانی بۆ دیداری خەڵك دیاریبكات .
4- نابێت دوو كەسی نزیكی یەكتر هاوكات دوو پۆستی سیادی وەربگرن.
5 – نابێت كەسە نزیكەكانی سەرۆك كاری بازرگانی و خێرخوازی بكەن و پرۆژە لە حكومەت وەربگرن و كەناڵی راگەیاندنیان هەبێت.
6 – سەرۆك سەروەت و سامانی خۆی و كەسە نزیكەكانی ئاشكرا دەكات و بڵاوی دەكاتەوە بۆ ئاگادار بوونی هاووڵاتیان, چاودێری وردی خەرجی و بەخششەكانی دەكرێت.
7 – لە هیچ بارودۆخێك نابێت لە دوو خول زیاتر بەهیچ بەهانەیەك پۆستەكەی بۆ درێژ بكرێتەوە, یان خۆی كاندید بكاتەوە لە قۆناغەكانی دواتری ژیانیدا بۆ هەمان پۆست.
8 – نابێت هیچ ئیمتازێك زیاتر لە موچەو ئیمتیازاتەكانی سەرۆكایەتی هەبێت.

ئەوەی دەگوزەرێت لە هڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان, پاشەكشەی ژیانی سیاسییە لە كوردستان بە روكەشیەكەشی دەردەخات , هاوپەیمانی بۆرژوازی دەسەڵاتدار , لەو كەمە ئازادیەش پەشیمان دەبنەوە بەهۆی فشاری خەڵكەوە سەپێنراوە, حیزبی بۆرژوازی نەتەوەیی بوونە بە حیزبی ئۆلیگارشی , سستەمی سیاسی لە بری دیموكراسی بۆتە بلۆتۆقراتی, هەموو فەزاكانیان داگیر كردووە, سیاسەت, ئابووری, رۆشنبیری و راگەیاندن…. هەمووشی لە خزمەت پاراستنی دەسەڵاتی بنەماڵەكانە ..دیموكراسی راستەوخۆ باشترینە , لێ تا دەگەین بەو رۆژە , بۆ رێگا گرتن لە مامەڵەی بنەماڵەكان و درێژكردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتیان , بۆ خولقاندنی هەلی زیاتر بۆ هەمووان, بۆ گەڕاندنەوەی كەرامەت و ئیرادە بۆ تاك, یەكێك لە دەرگا بچوكەكان سستەمی پەرلەمانییە بە هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵكەوە بە كەمترین دەسەڵاتەوە..




…قه‌له‌م زمانی خودایه‌ … د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی و. مقداد شاسواری

قه‌ڵه‌م رۆحی منه‌. رۆحی ئێمه‌یه‌. سوێند ده‌خۆم به‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌م، به‌و خوێنه‌ ره‌شه‌ی له‌ گه‌روویه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ سه‌ر كاغه‌ز، به‌ تنۆك تنۆك ئه‌و خوێنه‌ی له‌ نووكی زمانیه‌وه‌ ده‌تكێ، به‌و ناڵه‌و نووزه‌ی، به‌و شین و زارییه‌ پڕ له‌ ژان و ئازاره‌ی له‌ هه‌ناوییه‌وه‌ ده‌رده‌چێ… سوێند بێ كه‌وا رۆحی پیرۆزی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م نه‌فرۆشم، گۆشت و خوێنی نه‌خۆم، ده‌سته‌مۆی ده‌ستی زۆردارانی نه‌كه‌م، نه‌یده‌م به‌ زێڕ و ماڵی دنیا، نه‌یخه‌مه‌ نێو په‌نجه‌كانی دووڕوویی و ریاكاری و مه‌راییكاری. په‌نجه‌كانم ده‌بڕمه‌وه‌ و واز له‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ناهێنم. چاوه‌كانم كوێر ده‌كه‌م، گوێچكه‌كانم كه‌ڕ ده‌كه‌م، قاچه‌كانم ده‌شكێنم، قامكه‌كانم گرێ گرێ ورد وخاش ده‌كه‌م، سینگم هه‌ڵده‌دڕم و دڵم ده‌كوژم، ته‌نانه‌ت زمانم ده‌بڕم و لێوه‌كانم ده‌دوورمه‌وه‌… به‌ڵام قه‌ڵه‌مه‌كه‌م نافرۆشمه‌ بێگانه‌.
سوێند به‌ گیانی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م گیانی به‌ قوربان ده‌كه‌م… سوێند به‌ خوێنه‌ ره‌شه‌كه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له‌نێو خوێنی خۆمدا ده‌گه‌وزێم له‌ پێناوی پاراستنی دا، فه‌رمانی لێ وه‌رده‌گرم، بۆ هه‌ركوێی بمبات، بۆ هه‌ركوێم په‌لكێش بكات ملكه‌چی ده‌بم.
قه‌ڵه‌م رۆحی منه‌، پێسپێردراوی “رۆحی پیرۆز”ی منه‌. ئه‌سپارده‌ی مریه‌می پاكی منه‌. خاچی پیرۆزی منه‌. به‌ڵێن و سۆزی پێده‌ده‌م نه‌بمه‌ دیل و كۆیله‌ی پاشای رۆم. خۆم راده‌ستی هه‌رێز و نامه‌ردان ناكه‌م. با به‌ژن و باڵای به‌رز و راسته‌قینه‌و خۆڕاگری قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له‌ زه‌ویدا بچه‌قێنن و بیكه‌ن به‌ خاچ و پێیه‌وه‌ له‌خاچم ده‌ن، با به‌چوار مێخم بكێشن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مم كه‌ مایه‌و سه‌رچاوه‌ی پته‌وی و هێز و وزه‌ی ژیانم بووه‌، ببێته‌ خاچی مه‌رگم، ببێته‌ شایه‌ت و گه‌واهیده‌ری په‌یامه‌كه‌م، ببێته‌ شایه‌تی شه‌هیدبوونم تاوه‌كو خودا بزانێ قه‌ڵه‌مه‌كمم نه‌كردۆته‌ پلیكانه‌ی ناوبانگده‌ركردن و پێی هه‌ڵزنابم و، خه‌ڵكیش بزانێ قه‌ڵه‌مه‌كمم نه‌كردووه‌ به‌ سفره‌و گۆشتی تاڵی رۆحی خۆمم له‌ سه‌ری نه‌خواردووه‌… هه‌ركه‌سێك و، هه‌ر هۆز و خێڵێك رۆحێكی هه‌یه‌. رۆحی من، رۆحی هێز و خێڵی من قه‌ڵه‌مه‌. قه‌ڵه‌م زمانی خودایه‌. قه‌ڵه‌م پێسپێردراوی “ئاده‌مه‌”، راسپارده‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌. هه‌ركه‌س رۆحێكی هه‌یه‌و قه‌ڵه‌م رۆحی منه‌و قه‌ڵه‌م رۆحی ئێمه‌یه‌.
***
دۆخی ژیانم، چۆنێتی په‌روه‌رده‌ كردنم و بیروباوه‌ڕم و به‌تایبه‌تی وره‌و هه‌ڵسوكه‌وتم هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ منیان پیر كرد و هه‌روه‌ك جارێكی تریش له‌ وتارێكدا نووسیومه‌، به‌رده‌وام وه‌كو برا گچكه‌ی باوكم و براگه‌وره‌ی هاوزێده‌كانم ده‌ركه‌وتووم. هه‌رگیز تامی خۆشی وشادی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زو جووڵه‌و بزێویه‌كانی قۆناغی منداڵێتیشم نه‌چه‌شت. له‌هه‌موو پۆله‌كانی قۆناغی خوێندنیشمدا له‌ كه‌سێكی به‌ساڵاچوو ده‌چووم و له‌م دوا پۆلیشدا، بێجگه‌ له‌ دووانیان، له‌ هه‌موویان بچووكتر بووم و له‌هه‌موویان ریشسپیتر ورده‌ ورده‌ تێڕوانینی منداڵه‌ هاوزێ و هاوته‌مه‌نه‌كانم كه‌ منیان له‌خۆیان جیاده‌كرده‌وه‌ و منیان له‌خۆیان نه‌ده‌زانی و ریزپه‌ڕیان ده‌كردم وایان لێكردم به‌خۆشم باوه‌ڕ به‌وه‌ بێنم كه‌وا من منداڵێكی ریش سپیم. ئه‌م دۆخه‌ درێژه‌ی كێشاو، دووره‌ په‌رێزی و ته‌ریكبوون و ته‌نهایی و چوونه‌ نێو داڵغه‌و خه‌یاَڵان و خه‌مباری، دزه‌ی كرده‌ نێو مۆخی ئێسقانه‌كانم و چیدی لێی ده‌رنه‌چوو. ده‌ره‌نجامی ئه‌و پێگه‌یه‌شم ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه‌ هه‌ركه‌سێك پرسیارێكی جدی هه‌بوایه‌ رووی له‌من ده‌كرد. شادی و گه‌شت و سه‌یران و دیاری و خۆشیه‌كانی ژیانیان هی خۆیان و هی خۆیه‌كانیان بوو كه‌چی هه‌ركاتێ بیانویستبا ده‌ردی دڵیان هه‌ڵرێژن و حه‌زیان به‌ گله‌یی و نك و ناڵه‌ ده‌كرد له‌ ده‌ستی “رۆژگار” و “خودا” و “ئایین” و” سیاسه‌ت” و “خه‌ڵك”، یان حه‌زیان له‌ قسه‌و باسی ئه‌م دنیاو و ئه‌و دنیا بوایه‌ به‌دوای مندا ده‌گه‌ڕان و، منیش باوه‌ڕم به‌خۆم كردبوو كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا من بۆ ئه‌وه‌ هه‌م تا پرسیارم لێ بكرێ و من وڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه‌ و، ئه‌ركی ئه‌وه‌یان خستبووه‌ سه‌ر شانم كه‌وا ئاریشه‌و گرفتی هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكه‌م، وڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه‌، هه‌ر ئیشكال و تانه‌و ره‌خنه‌و عه‌یب و بیانووی بن شڕ و بێ پایه‌و، هه‌ر ناڕه‌زابوون و ئیرادێكیان له‌مه‌ڕ زه‌مین و زه‌مان و زانست و فه‌لسه‌فه‌و دین و ئه‌ده‌ب و خه‌ڵك وسیاسه‌ت هه‌بوایه‌، ده‌بوایه‌ وڵامیان بده‌مه‌وه‌.

” نازانم” و “په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ نیه‌” و ” شتێكی وام به‌ مێشكدا نه‌هاتووه‌” یان لێ قبوڵ نه‌ده‌كردم و ده‌بوایه‌ وڵامم بۆ هه‌موو پرسیاره‌كانیان هه‌بێ. ببوومه‌ بریكار و پارێزه‌ری سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت “خوایه‌ تۆبه‌” ده‌بوایه‌ كاره‌ نابه‌جێیه‌كانی خوداشیان بۆ راست بكه‌مه‌وه‌ و رێكخستن و یه‌كسانییان له‌ جیهاندا، له‌كاتێكا من خۆم له‌نێو ئاگری سته‌مكاریدا ده‌قرچام “بۆ بسه‌لمێنم!!
من له‌ زه‌ینی خۆمدا نیشته‌جێی ئاسمان و هه‌ساره‌كانی دیكه‌ بووم و له‌ دنیایه‌كی تردا ده‌ژیام كه‌چی ئه‌وان له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌دا هه‌ر پرسیاریان به‌ره‌وڕووم هه‌ڵده‌ڕشت و منیش هه‌ر ده‌بوایه‌ وڵامیان بده‌مه‌وه‌. هه‌ر من به‌رپرس بووم. هه‌ر من ده‌بوایه‌ چاره‌سه‌ره‌كان بدۆزمه‌وه‌. هه‌موو دژوارییه‌كان، مه‌ترسیه‌كان و پلانه‌كان و كێشمه‌كێش و رووداوه‌ دڵته‌زێن و سه‌ره‌رده‌ری له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكومه‌ت و پۆلیس و ته‌نانه‌ت نووسینی تێزه‌ فكری و شه‌ن و كه‌وكردنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان له‌ ئه‌ستۆی من بوو، هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراویش، ده‌كه‌وته‌ ئه‌ستۆی من و هه‌ر تفت و تاڵیه‌ك و ڕه‌نج و زه‌حمه‌تێكیش هه‌بوایه‌ له‌ ملی من بوو. منیش وه‌ك هه‌میشه‌ی ژیانم وامده‌زانی لێره‌ش ده‌بێ ئه‌وان پرسیار بكه‌ن و من وڵام بده‌مه‌وه‌. شان و پیلی ئه‌وان ئاسووده‌ بێ له‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌ك و ئه‌ستۆی من داڕووشێ له‌ژێر قورسایی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كان و سۆز و به‌ڵێنه‌كاندا. لێكاولێك ده‌یانپرسی “ده‌بێ چی بكه‌ین” ؟ منیش كه‌ تێیدا ده‌مام ده‌چووم كتێبه‌كانی “ده‌بێ چی بكه‌ین”ی لینین و چڕنۆفسكی و داستایوفسكیم ده‌خوێنده‌وه‌ و ده‌مبینی نا، ئه‌و وڵامانه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌م پرسیارانه‌وه‌ نیه‌ . ئه‌وان، هه‌مووان له‌منیان ده‌پرسی”ده‌بێ چی بكه‌ین” ؟ منیش ده‌بوایه‌ وڵامێكم هه‌بێ بۆ ئه‌و پرسیاره‌و ده‌مبینی جیاوازی من و ئه‌وان له‌وه‌دایه‌ كه‌وا “ئه‌وان هه‌ر ده‌مبینن لێم ده‌پرسن ده‌بێ چی بكه‌ین؟ منیش هه‌ركاتێك ئه‌وان ده‌بینم له‌خۆم ناپرسم ده‌بێ چی بكه‌ین؟!!


  • د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی ساڵی 1934 له‌ پارێزگای خوراسان له‌دایك بووه‌.
  • ساڵی 1978 له‌ ئه‌وروپا كۆچی دوایی كردووه‌.
    سه‌رچاوه‌: سایتی ئه‌لیكترۆنی Ettelaat



نامه‌كانی ئیشق … 16 … سه‌ردار جاف

هه‌موو به‌یانییه‌ك

41 – گزنگی به‌یانیت ڕۆشن و به‌ تریفه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ ئاوازێكت بۆ ده‌چڕم هێشتان ڕیتم و ژێیه‌كانی هیچ ئامێرێ نه‌یژه‌نیوه‌، گۆرانیه‌كت بۆ یه‌ژم نۆته‌كانی له‌ خه‌ڵوه‌تی كارێزچۆڕه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، تێكسته‌كه‌ی له‌ میحراب و كڕنوشی ئه‌وینه‌وه‌ هه‌ڵقوڵا بێ.
بشێ پرسیارگه‌لێ هزرتان ماندوو و خامۆش و مت و ده‌سته‌مۆ بكا، نا نه‌شمیله‌كه‌م غایه‌ڵه‌ی نامۆیی تووڕ بده‌، شه‌نگه‌بێریی تۆ له‌ فه‌زای باڵابوونی پاكی و جوانی و ژیرمه‌ندییه‌وه‌ تخوبه‌كانی سه‌راپا به‌زاندووه‌، له‌ پرخه‌ی خه‌وی مورادیما ده‌تبینمه‌وه‌ و شكۆفه‌ی هۆشمه‌ندییه‌كانت ڕاموسانم ده‌بێ، ساڵانێكه‌ خه‌ونم بۆته‌ نۆته‌ خه‌و و نها خه‌ونم له‌ ته‌ك ژنێكه‌ باڵای به‌ بارته‌قای ئه‌ستێره‌ و هزری كانیاوی ڕوونی ژنبوون و هۆگری ژان و ئازاری ژنانی نیشتیمانمه‌، ژنێكی له‌ كه‌نار ده‌ریاوه‌ بۆ قوڵایی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ ده‌ڕوانی كه‌ سه‌وڵه‌ به‌ هێزه‌كانیش به‌ ئاسته‌م قورتاربوونی ژن ده‌خه‌مڵێنن، له‌وێ ڕا خه‌م شه‌قاوه‌كانی هه‌نگاوم بۆ جوانی ناخت میلۆدی خۆی ده‌ژه‌نێ, ئه‌م ئاواز و نه‌غمه‌یه‌ ته‌نها تۆی ژن لێی تێ ده‌گه‌ی، گۆزه‌یه‌كه‌ سه‌ر ڕێژ له‌ گه‌ڵا و گوڵی باخچه‌ی ئه‌وین، ئیدی ئێمه‌یش شه‌موله‌یه‌كی دامه‌نی میهره‌بانی و جوانی تۆین ……….14 / 4
42 – به‌یانیت شیرین وه‌ك ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌تدوانم، ئه‌م به‌یانییه‌ سینه‌م له‌ ته‌ك ته‌وژمی هه‌ناسه‌م نامۆن، دوا ترپه‌ی دڵی غوربه‌تیم به‌ شه‌به‌یخونی نێو شه‌نگ و بیر و په‌یڤه‌كانت ده‌ئاڵێنم و ده‌بنه‌ شه‌به‌نگێك شه‌به‌قی شه‌وقی دڵم شه‌ق ده‌كا، ده‌مێكه‌ هه‌سته‌كانم به‌ دووت ڕا ده‌كه‌ن وێڵن عه‌وداڵ و سه‌ر لێشێواون و له‌ سۆراغتن و ناتگرن و ناتبیننه‌وه‌، وا نووزه‌ی چراتۆڕم له‌ كزی ده‌دا و لێت ده‌نۆڕم و هێدی هێدی لێك ده‌نرێن، تۆ هه‌ر نه‌هاتی و هه‌ر نایه‌ی سوعبه‌ته‌كانی ده‌سله‌مڵانێی پێش زویر بوون نۆژه‌نكه‌ینه‌وه‌، وا ملیۆنان كه‌ره‌ت له‌ غه‌ریبی تۆدا ده‌تلێمه‌وه‌ و مه‌یله‌كانت نوستوون و نامدوێنن، پێم بڵێ ئه‌مه‌ كام ئیشق و ئه‌وینه‌وه‌ خه‌ڵاتانی ئازاره‌كانی بووین و ڕێی خۆی ناگرێته‌وه‌، تۆ وه‌ره‌ و بنۆڕه‌ سپێدانم چ ئازارێكی به‌سته‌ڵه‌ك قۆرخی كردووم و كۆست و ماته‌م و ڕه‌شپۆشیم لێ داده‌گرێ، ئێ تۆ له‌ ئازار من تێ ناگه‌ی یا سزادانت به‌ باڵای هه‌تیویی بێ تۆییم به‌ به‌را ده‌دووری………. ژن كه‌ له‌ گوڵ جوانتر و ناسكیر بوو گه‌ره‌كه‌ به‌زه‌ییه‌كانی له‌ سۆزداری ببینێته‌وه‌ ناسكتر ڕێی گه‌یشتنی یه‌كبوونمان ڕۆشن بكاته‌وه‌، خۆ من بێ تۆ و بێ بزه‌ و خه‌نده‌كانت له‌ مرۆڤ بوونم كاڵ ده‌بمه‌وه‌… 16 / 4
43 – به‌یانیت به‌ دیداری نیگاكان جوان ده‌بێته‌وه‌، به‌یانییه‌ك له‌ ڕه‌نگی سبه‌ینانی دی نه‌چێ، به‌یانیه‌ك چاوه‌كانم بۆ دیقه‌تی قامه‌تت قومریانه‌ خۆی ده‌نوێنێ، به‌یانییه‌ك به‌ تێكشانی به‌سته‌ڵه‌كی دووریمان پیرۆز ده‌كه‌م، به‌ سه‌ر باڵه‌ زیڕه‌ییه‌كانی لۆفتهانزاوه‌ شین شین ده‌چمه‌وه‌، تا سپێده‌یه‌كی سپی سپی له‌ به‌فر سپیتر جه‌سته‌ی ته‌زیوم ده‌كاته‌ دیاری ئه‌مجاره‌ و به‌ نیگاكانتی ئاشنا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م سپێده‌ فلوگهاڤن به‌ روحی منه‌وه‌ جمه‌ی دێ، مرۆڤه‌كان له‌ كاروانسه‌رای وڵاتان ژێوان نابنه‌وه‌ منیش بۆ كن تۆ، ئاپۆڕای ئه‌م سپێده‌یه‌م هێنده‌ لا جوان و شیرین و كه‌یفشادییه‌ به‌ بارته‌قای هه‌ناسه‌ت چه‌شه‌ی ڕۆژێكی خۆش خۆش، شه‌وێ به‌ختم له‌ ته‌ك ستاسیۆن و گڤه‌ی شه‌مه‌ندۆفه‌ر به‌ كۆتا هات، ئه‌ندیشه‌كانم بۆ ژووانی ئیشق ئه‌شكی شادی ده‌پرژاند، نازانم ئه‌م به‌یانییه‌ من له‌ نێو ته‌لیسمی ڕه‌نگاڵه‌یی و نه‌هه‌نگم یا ماسی له‌ ناخما خۆی مه‌ڵاس داوه‌، ده‌شێ هه‌ردووكی بێ هه‌م له‌ نێو سكی نه‌هه‌نگك هه‌میش ماسییه‌ك له‌ ناوه‌وه‌ تێكی شكاندووم و ده‌سته‌مۆی خۆی كردووم، ئااای كه‌ هه‌راسانی كردووم و بێ وی ئۆقره‌ ناگرم، چه‌ند كاژێرێكی دی نیگاكان تێر تێر ده‌بن له‌ ڕه‌نگی چاوه‌كانت له‌ بۆنی لێوه‌كانت له‌ تامی هه‌ناسه‌ت، به‌ غه‌مزه‌ی چاوه‌ مه‌خموورییه‌كانت له‌ كاوڵاشی خه‌راباتم ده‌ردێنی و ده‌مكه‌یه‌ گه‌ڵا و لك تا گوڵبوونت جوانتر و هه‌یبه‌تتر و بۆندارتر خۆ بنوێنێ….. 18 / 4 .
44 – به‌یانیه‌ هه‌گبه‌ی سروشتی خۆی پێچایه‌وه‌ ده‌یه‌وێ جوانیت ڕاماڵی كه‌چی هه‌ر نه‌گه‌یشته‌ دامه‌نت، نه‌شمیله‌كه‌م به‌یانییه‌ك بۆنی هه‌ولێرت لێ دێ به‌یانیه‌كی دی بۆنی پایته‌ختی جه‌مسه‌ری باكوور و سڵاوه‌ گه‌رمه‌كانیشم دنه‌ت ده‌ده‌ن بێیه‌ نێو ئه‌و تۆڕه‌ جاڵجاڵۆكه‌ییه‌ و ناتبینم، نازانم تۆ له‌ كام سوچ و قوژبنی دڵتدا منت حه‌شار داوه‌ و یه‌كدی نادۆزینه‌وه‌، له‌ سه‌ر ڕه‌فه‌ی دڵنیایین یا هێشتان دڵه‌ڕاوكێمانه‌ له‌ چیمه‌نێك ده‌ژین و پاییز خه‌زاندارمان بكا، گه‌ڵا زه‌رد زه‌رده‌كان دامانپۆشن بۆ حه‌سره‌تێ، بشێ له‌ نێو بوخچه‌یه‌كت نابم و گرێ كوێره‌ی هه‌تا هه‌ایی درابێ، یا نوقڵێكم و هێشتان تامی ڕۆژانی بووری له‌ بن دانه‌كاندا په‌خش ده‌بنه‌وه‌، تۆ دیقه‌تێكی ئه‌و نوكی قه‌ڵه‌مه‌ بده‌ كه‌ بۆت ده‌نوسێ ، ملیۆنان حه‌یف و جه‌غار لێم دووری دوور و نامبینی، بزانه‌ هاڵاوی ئه‌وینم چۆن لێ هه‌ڵده‌ستێ و چه‌ند به‌ تاسوقی رۆژگاره‌وه‌ پیته‌كان له‌ یه‌ك ده‌دا و وشه‌ ده‌خولقێنی و روح به‌ به‌ری ڕسته‌یا ده‌كا و مرواریانه‌ ده‌یانهۆنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ نه‌ك هه‌سته‌ كه‌فوكوڵییه‌كانمن لێ ئه‌وه‌ ده‌ودیو دیواری ئه‌وینداریمن و قوڵپ ده‌ده‌ن، بێ ده‌نگیت فرمێسكه‌كانم ده‌كه‌نه‌ بارانێ گه‌ڵا زه‌رده‌كانی پێ سه‌وز ده‌كاته‌وه‌ ، ئێمه‌ش به‌ نمه‌ی بارنێ ته‌ڕ بینه‌وه‌ بۆ ئامێزبونێكی بۆندار تر له‌ گوڵ ….. 23 / 4
45 – ئه‌م به‌یانیه‌ت به‌ پرشی هه‌ناسه‌م ته‌ڕ و جوان، به‌ بۆنی شانێل ژوورت پڕ بێ له‌ بۆنی ئه‌وین، ئه‌م به‌یانه‌ هه‌ر له‌ ته‌ك خۆر هه‌ڵاتنه‌وه‌ نزاكانم گه‌رم گه‌رم بوون و ده‌پاڕێنه‌وه‌ ئه‌وین و ئیشق قۆرخت بكا و به‌ سه‌رتا زاڵ بێ و له‌ په‌یمان و دڵبه‌ستنی دڵه‌كان نزیكبینه‌وه‌ ، چیتر دووری زه‌فه‌رمان پێ نه‌با و دابڕان به‌ یه‌كجاری له‌ زبڵدانی مێژوو بنێین، نزا ده‌كه‌م و سوێندیش به‌ ده‌نك به‌ ده‌نكی ته‌سبیحه‌كه‌ی باوكم ده‌خۆم كه‌ وه‌ك جاران ناوه‌ پیرۆزه‌كانی ئه‌شقی تیا هه‌ڵكۆڵراوه‌ ئه‌و ده‌ریا پان و به‌رینه‌ی دووریمان هیشك هه‌ڵگه‌ڕێ و سه‌رقاڵ و مه‌ستی چنینه‌وه‌ی ده‌نكه‌كانی ئه‌و ته‌سبیحه‌ بین، با وه‌ك نه‌وره‌س و ده‌ریا یه‌كبگرینه‌وه‌، به‌یانیانمان به‌ ئاویزانبوونی یه‌كه‌وه‌ قه‌شه‌نگ بكه‌ین، وه‌ك تاریكی و چرا هاوه‌ڵ بین، سارد و گه‌رمی ئه‌له‌كتریك بین ماڵێك ڕۆشن بكه‌ینه‌وه‌، ده‌مێكه‌ هه‌ردووك نامۆی رۆژگارین، ئه‌زیزه‌كه‌م ته‌نها تۆ له‌ گوڵ گوڵتری و به‌ تۆوه‌ ژینم ڕۆشنه‌ …… 24 / 4 .
46 – ئاای كه‌ به‌یانییه‌كی جوان چاوه‌نواڕی دادێی ته‌مه‌نمان ده‌كا هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م سپێده‌ به‌ بۆنی نمه‌ بارانێكی فێنكایی په‌نجه‌ره‌ی ئیشقی غوربه‌تیت له‌ كۆڵانی دڵما ئاو باران ده‌كه‌م، به‌ گه‌ڵای دره‌خی سێبه‌ری ڕه‌نگین بنوێنێ و گولیش جوانتری بكا، به‌یانییه‌ و باڵه‌كانم ده‌كرێنه‌وه‌ فێره‌ فڕینی سه‌ر ده‌ریای شین بوون، له‌ ته‌ك باڵنده‌كانا وێڵم و عه‌وداڵی سیما و ڕوخسارتین، له‌ نێو پۆله‌ ماسییه‌كدا سۆراغت ده‌كه‌م ، كچێ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه‌ هه‌ر ئاشقه‌كه‌ی سه‌ر و نێو دڵمی ، چه‌پكه‌نه‌ی دڵۆپ دڵۆپی ده‌ریا ده‌كه‌م تا هیشك هه‌ڵگه‌ڕێ و بتدۆزمه‌وه‌ ، بشێ نه‌بووبی به‌ ماسییه‌ یاقوتییه‌كه‌ و لێم یاخی نه‌بوو بی، كه‌ دێمه‌وه‌ له‌ ئاودیو بوونی خۆمه‌وه‌ داڵان و ده‌رگای ماڵ و ئیشقت ماچ ده‌كه‌م، تووله‌ ڕێگای هه‌ورازی به‌ر ماڵت روحی بولبولینتی تیا ده‌بینمه‌وه‌، ئه‌و گوزه‌ر و تۆڕه‌ ئه‌پارتمانه‌ هه‌ر هه‌موو له‌ تۆ ده‌چن، تۆیش له‌ شنه‌ی با به‌ ئاسته‌م ئاونگت گرتووه‌، باوه‌شم پڕپڕ ده‌كه‌ی له‌ با له‌ بۆنت له‌ خۆت ، كه‌نگێ ئه‌و ڕۆژه‌ دابێ و بیبینین، گوڵه‌كه‌م له‌ گه‌ڵ گوڵتر ….. 26 / 4 .
47 – به‌یانیه‌ك مێژووی ته‌مه‌نمت بۆ ده‌كه‌م به‌ سوتوو تا له‌ ڕچینی سه‌رما به‌ دوور بی، هه‌ر به‌ دووریت ناڵه‌ و هاوار و ئازاری سات و ڕۆژ و هه‌فته‌ و مانگ و ساڵانه‌م چه‌كه‌ره‌ ده‌كا، مه‌گه‌ر ته‌نها تۆ له‌و حه‌سره‌ت و ناڵه‌م تێ بگه‌ی، فرمێسكه‌كان له‌ گه‌ڵ خۆر له‌ دایك ده‌بن و سووراوه‌كه‌ی تۆ ده‌یسڕێته‌وه‌، هه‌موو سپێده‌یه‌ك سووتانی به‌ختم به‌ ده‌م ڕه‌شه‌باوه‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و به‌ ئازارمه‌وه‌ چنینه‌وه‌ی جاڕ ده‌ده‌م، خه‌نده‌كانت ده‌بنه‌ فریاد ڕه‌سم، له‌ دایكبوونی شیعرێ ژان و ئازاری ده‌گاتێ و هاوێر نابێ مه‌گه‌ر سڵاوێكی پڕ نازت بتوانێ سه‌ما به‌ وشه‌ شیعرییه‌كان بكا و مه‌ست مه‌ست بێ، ئه‌و ده‌مانه‌ی له‌ غیابی تۆ له‌ پێشوازی سبه‌ینان ده‌بم، ده‌بمه‌ مناڵێكی وڕكگرتووی سه‌ر ته‌نبوور و بۆ له‌تێ نانێكی گه‌رم ده‌كڕووزێمه‌وه‌، كه‌ كپ ده‌بمه‌وه‌ مانای وا نییه‌ كه‌فوكوڵی دڵی پڕ جۆشم داده‌مركێ ، نا ئه‌زیزه‌كه‌م ئه‌و ده‌مانه‌ حاڵی ده‌بم خاوه‌نداری ئیشقم هه‌یه‌ و لێم ناترازێ ده‌زانم خانه‌خوێكه‌ی نێو خولیاكانم ئه‌شكم ده‌كاته‌ ماڵی خۆی و به‌ جوانی ده‌مشێلێ تا ئازاره‌كانم بپوكێته‌وه‌، بۆ خۆیشت ده‌زانی برین و كێمی ناخم دووریه‌ دووری، گرێیه‌كه‌ وا به‌ سانایی ناكرێته‌وه‌، تۆ به‌ حه‌رفه‌كانی ئه‌وین خاوی ده‌كه‌یته‌وه‌، ساباتێكم بۆ چێ ده‌كه‌ی تا به‌یانیان ده‌م به‌ هه‌ناسه‌ی سوبحته‌وه‌ بنێم، ئه‌م به‌یانیه‌یش وه‌ك هه‌میشه‌ شه‌به‌قی تۆ ناخم ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌ گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر…29 / 4 .
48 – به‌یانیم پڕ نزا بۆ تۆ ، بۆ شاد بوون، له‌ سه‌ر سینگی دووگوردی ئه‌وین ڕاكشێ ، با ئه‌م سپێده‌یه‌ حه‌وت ركات نوێژی ئاشقانه‌ت بۆ دابه‌ستم، جگه‌ له‌ تۆ ناوی ڕكاته‌كانم ناوێكی دیم لێ نه‌ناوه‌، تۆ بڵێی په‌روه‌ردگار لێم بگرێ ڕكم به‌ سه‌ردا ببارێنێ و ته‌مه‌نم به‌ كۆتا بێنێ، بۆ ….. ؟ خۆ كه‌نیزه‌م نه‌گرتووه‌ و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكه‌م، من تۆ له‌ خۆما كۆ ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ك ئه‌و شۆڕه‌ بییه‌ی به‌ شه‌نگه‌بێریت ناساند، لێك ده‌ئاڵێین به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌زنێین هه‌ڵگژێین له‌ مناڵییه‌وه‌ تا ئێستا هه‌ر پێمان ده‌ڵێن خوا به‌ حه‌واوه‌یه‌ ده‌چینه‌ به‌ر ده‌رگای ده‌پاڕێینه‌وه‌، ئیدی ئاشق كوشتن به‌س بێ ، ئه‌رێ چی بوو ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ بۆ نابڕێته‌وه‌، ده‌سا تۆیش ده‌رگای ئیشقتم لێ دامه‌خه‌ ئه‌و لێوانه‌ت به‌ هه‌ناسه‌مه‌وه‌ بنێ تێرتێر بۆنیان بكه‌م، خودا له‌ چاكه‌یدا به‌ دڵی خۆتت له‌ گه‌ڵ ده‌كا، تۆ له‌ ته‌مه‌نی منا هه‌موو چرۆیه‌كی جوانی ته‌نها ده‌بێ له‌ هزرما بپشكوێی گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر …. 29 / 4 .
49 – به‌یانیت جوان به‌یانیت خه‌رمانێك گوڵ ، به‌یانیت لێوڕێژی ده‌نگی من ، به‌یانیت پڕ قریوه‌ی خۆشی ئه‌ی ژنه‌ میهره‌بانه‌كه‌، ژنێك سه‌رڕێژی پاكی و به‌رائه‌ت و راستبێژی، ژنێك بێ چه‌شنی خان و مانی ژنێك بۆندارتر له‌ میسك و عه‌نبه‌ر و شانێل ، ژنێك ساده‌ و خاكه‌ڕا و سه‌نگین و شیرین، ژنێك خودان شه‌هامه‌تی ژنێتی، ژنێك په‌یام هه‌ڵگری ژنانی بوێر و چه‌له‌نگ و هه‌قبێژ، ژنێك هه‌موو ڕوحدارێ ئیره‌یی پێ ده‌با، حه‌یف و ده‌ست له‌ ئه‌ژنۆ ئاسووده‌ییت له‌ قوڵایی ده‌ریا نوستووه‌، شه‌ته‌كی و ماندووبوونی شۆڕه‌ سوارێكی ده‌وێ له‌ گه‌ردن و نێو چه‌وانتی بئاڵێنێ، ژنێكی مۆمئاسا بۆ ڕازاوه‌كانی ژین ده‌توێیته‌وه‌ و ناخت تاریك تاریك وه‌لێ هومێده‌كانت باڵا و خۆ له‌ گه‌وره‌بوون ده‌ده‌ن حه‌سره‌ته‌كانت به‌ ده‌م باڵابوونی جگه‌ر گۆشه‌كانه‌وه‌ ده‌ڕۆن، لێره‌وه‌ جاڕدانی سوتانی جوانی و ته‌مه‌نت بۆ كۆرپه‌كان به‌یان كردووه‌ ئه‌وه‌ میهره‌بانی ڕه‌وتی ژنێتیته‌ ئه‌ی شه‌هامه‌تترین ژن، گوڵێتی ته‌نها ئه‌وه‌ نییه‌ باخچه‌ بڕازێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌ گوڵێتییه‌ كه‌ له‌ چوار لاوه‌ سیفه‌ته‌كانی ژنێتیت لێ بتكێ ئه‌وه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌، له‌ گوڵ گوڵتر …. 1 / 5
50 – به‌یانیت جوان و خۆش به‌یانیت گه‌رمه‌ ساباتی من، به‌یانییه‌ك ئاته‌شگای ئیشقتم بۆ داخراوه‌ و له‌ غوربه‌تی ته‌نهایی ده‌مسوتێنێ، ده‌بمه‌ چڕه‌ دووكه‌ڵی ئه‌و مه‌جمه‌ره‌ و ئاوایی نیشتیمانێ به‌ ده‌م هه‌ناسه‌ی گه‌رممه‌وه‌ ته‌نگه‌تاو ده‌كه‌م، له‌ سوتووی پڕپۆڵه‌یی جه‌سته‌مه‌وه‌ سه‌مادێ بۆ بن دره‌ختی ته‌مه‌نت ده‌ڕژێنم و له‌ سه‌روبه‌ندی كۆتا ژینما نه‌شئه‌یه‌كی جوان به‌ ئاوێته‌ی تریفه‌ی خه‌نده‌ی لێوه‌كانت ده‌كه‌م، با توانه‌وه‌ و نه‌مانی من جوانی به‌ سیما و ڕووخساری تۆ بدا، ئه‌وه‌ به‌یانكردنی سه‌ره‌تای ئیشقمه‌ و له‌ به‌ر ده‌رگه‌ی سبه‌ینانی ناخت نه‌ك هۆگر ئولفه‌تی دوا هه‌ناسه‌مه‌ و به‌رد به‌ خه‌ره‌ندی توانه‌وه‌ ئاشنا ده‌كا، سۆماكانم نیگای بێ كۆتاییت لێ ده‌گرن سیره‌یه‌ك نیشانه‌كانی بپێكێ، ئیدی ئیشقێكه‌ له‌ قۆڵبه‌ندی روحتا یه‌خسیر و ده‌سته‌مۆیه‌ لوتفێ به‌ لێوه‌كانت بده‌ با ماچێكی ده‌م سپێده‌ی قه‌رزی به‌ لێوه‌كانم بداته‌وه‌، له‌ بازاڕی بێ كه‌سی خۆیدا موحتاجی ئه‌و لێو تێكه‌ڵبوونه‌یه‌، شه‌وان ئاگر تێبه‌رمه‌ده‌ به‌ ته‌نیاییش له‌ چۆڵه‌وانی ته‌ریكی دۆزه‌خی خولانه‌وه‌م مه‌كه‌ ، شه‌وچه‌ره‌ی سوتانمت پێشكێش ده‌كه‌م گوڵه‌كه‌م له‌ گوڵ گوڵتر …… 2 / 5

سه‌ردار جاف

ئه‌ڵمانیا




كۆمەڵكوژی و جۆرەكانی … شیوا میرەكی

كۆمەڵكوژی یان “ژینۆساید” یەكێ لە گرینگترین تاوانە نێو دەوڵەتییەكانە كە كاریگەریەكی قووڵ و بەرفراوانی لەسەر ویژدانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەبووەو تا ئێستا چەندین نەتەوەو كەمینە لە شوێنە جیاجیاكاندا بوونەتەوە قوربانی ئەم تاوانە شۆڤینی و دڕندانەیە.
وشەی كۆمەڵكوژی یان ژینۆساید لە بنەمادا وشەیەكی لاتینەو لە دوو وشەی یۆنانی(Genos) بە مانای رەگەز، تاقم یان گرووپێكی مرۆڤ پێكهاتووە، ئەم وشەیە لە زمانی فارسیدا وەكوو “نسلكشی”، “كشتار جمعی” و “نسلزدایی” باسی لێكراوە.، بەڵام پێدەچێ “نسلكشی” لە واتای ژینۆساید نزیكتر ببێت، هەر چەند پێویست ناكات بۆ ئەوەی ئەم تاوانە شۆڤینییە روو بدات دەبێ حەتمەن كۆشتنی تێدا بێ و تەنیا بە كوشتن و قەڵاچۆكردنی خەڵكێك، نەتەوەیەك یان هەر دەستەو كۆمەڵێك ژینۆساید روو بدات، بەڵكوو تواندنەوەو بێ شوناسكردنیش، جورێك لە ژینۆسایدو لەناوبردنە.
ئەگەر ژینۆسایدو لەناوبردنی جەستەیی بە ئاشكراو بێڕەحمانە و بە بێ شاراوەیی روو دەدات و رەنگە بەرەنگاربوونەوەی بكرێت، ئەوە ژینۆسایدی نەرم یان خشۆك، هێدی هێدی بارودۆخێكی وا بە سەر قوربانیەكانیدا دەسەپێنێ كە بۆ خۆیان بەرەو لە ناو چوون بڕۆن و لە ئاكامدا بە بێ تۆندوتیژی بەرچاو، هەمان ئاكامی قەڵاچۆكردن بەدی بێنێ.

ڕافائێل لێمكین، یاسانووسی لەهستانی، وەكو یەكەمین كەس كە وشەی كۆمەڵكوژی بەكار هێنا، ئەم تاوانەی بەم چەشنە واتا كردۆتەوە؛ “لە ناو بردنی خێڵ یا نەتەوەیەك”
دیارە مەبەست لە كۆمەڵكوژی پاكتاوكردنی خێرای یەك نەتەوە نییە، بەڵكو مەبەست لە كومەڵكوژی بەڕێوەبردنی گەڵاڵەو پلانێكە كە زەنجیرە كردارێكی بەربڵاوو جۆراوجۆر لە خۆدەگرێتەوەو بنەما سەرەكییەكانی ژیانی نەتەوەیەك یا كەمینەیەك، بەرەو وێرانی و كاولكردن دەبات تا لە ئاكامدا بتوێتەوەو بە جۆرێ لە جۆرەكان لەناو بچێت، مەبەست لەو پلانە ئەوەیە كە رێكخراوە رامیاری و كۆمەڵایەتیەكان، چاندو كولتوورییەكان و هەستی پێكەوەبوونی ئەو گرووپە لەناو بچێت، هەروەها لە ناوبردنی ئاسایشی كەسایەتی، ئازادی، كەرامەت و هەروەها ژیانی كەسانێكی پەیوەندیدار بەم نەتەوە و گرووپانەوە.

لەدەستووری دادگای سزای نێودەوڵەتی تایبەت بە یوگسلاڤیای پێشوو، روانداو دەستووری دادگای سزای نێوەدەوڵەتی لاهای، كۆمەڵكوژی وەكو تاوانێكی مەترسیدار بۆ ئاسایشی مرۆڤایەتی ناسێندراوەو تاوانبارەكانی لە بەرانبەر كۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی بە بێ لەبەرچاوگرتنی هەر چەشنە حەسانەیەكی سیاسی یان هەر حەسانەیەكی تر، بەرپرسیارن و جەخت لە سزادانیان كراوەتەوە.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە یەكەم ساڵی چالاكی خۆیدا، بە هۆی زۆربوونی رادەی روودانی كۆكوژی لە دونیادا، بڕیارنامەی ژمارە 1 – 96 لە دێسەمبەری 1946دا لەسەر بە تاوان ناساندنی كۆمكوژی دەركردو رایگەیاند ؛ كۆمكوژی بە پێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانێكی قورسەو كۆمەڵگای پێشكەوتوو بەم تاوانەو تاوانبارەكانی شەرمەزار دەكات.

وەكو چەند نموونە لەم كارەساتانە ئەتوانین ئاماژە بە كۆمكوژی _182000كەسی مەدەنی لە كوردەكانی باشوور لە پڕۆسەی ئەنفالی بەعس و هەروەها كیمیابارانی 5000 كەس لە خەڵكی شاری هەڵەبجە، بە دەستی بەعس و قەڵاچۆكردنی شیعەكانی باشوورو هەروەها كاولكردنی شارو شارۆچكەكانی كوردستان و قەڵاچۆكردنی كوردەكانی باكوور بە دەستی رەگەزپەرەستانی كەمالیست و نكۆڵیكردن لە شوناسی كورد لە سووریا بەدەس پاشماوەكانی میشێل ئەفلەق و كوڕانی ئەسەد، رێگەنەدان بە وەرگرتنی رەگەزنامەو ناسنامەی كوردەكان لە سووریاو هێرشی دڕندانەی داعش لەسەر خەڵكی بێتاوان، ئەمانە هەمووی نموونەی بەرچاون كە دەكرێ بە روونی سكاڵایان لێ سەر بەرز بكرێتەوەو ویژدانی مرۆڤ بەرەنگاری بێتەوە، بەڵام هاوكات لەگەڵ ئەم كارەساتانەدا كە دەكرێ لە ژێر ناوی ژینۆساید یان كۆمكوژیدا باسیان لەسەر بكرێ زۆر كرداری دیكە هەن كە بۆ پاكتاوكردنی نەتەوە، رەگەز، ئایین، زمان، بیروڕای سیاسی یان هەر تاقمێك كەڵكیان لێ وەربگیرێ و توندوتیژی تێدا بەدی ناكرێ، بەڵام وەكو ئەم كردەوە دڕندانە نایەنە بەرچاو، بەڵام لە كۆتاییدا هەمان ئاكامی سڕینەوەو لە ناوبردنی گرووپە قوربانییەكە لێدەكەوێتەوە.

ئاسمیلاسیون یانێ تاواندنەوەی گرووپێك بە شوناسی جیاوازەوە لە نێو گرووپێكی دیكەدا لە رێگەی باڵا دەستی هەژموونەوە، یانێ پاكتاوكردن و لە ناوبردنی گروپێك بە شێوەیەك نەرم و نادیار، بۆ ئەم مەبەستەش یەكێك گرینگترین ئامانجەكان زمانە، بۆ نموونە كاتێك كە زمانی میللەتێك یاساغ بكرێت و بە كار نەبرێ، دیارە ئەو زمانە ئەكەوێتە بەر مەترسی كاڵ بوونەوەوەو بگرە لەناوچوون، روونە كاتێ زمانی نەتەوەیەك لەناو بچێ سڕینەوەی مێژووی و یادەوەری ئەو نەتەوەیە زۆر ئاسانتر دەبێتەوە.

كاتێ كە تەواوی كەڵك وەرگرتنی مرۆڤی كورد لە زمانی دایكی تەنیا لە قسەكردنی رۆژانەدا بێ و پاڵپشتی نووسین و پەروەردەو بیركردنی لە گەڵ نەبێت وشەكان لە بیر دەچنەوە و ئەو زمانە وردە وردە بەرەو گۆڕان نێگەتیڤ و تەنانەت لەناوچوون ئەچێ.، گاڵتەو سووكایەتیكردن بە زمان، ئەبێتە هۆی هەستی خۆ بە كەم زانین، ئەو رەوتە تا رادەیەك بەرەو پێشدەچێ كە رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ هەَژموونی دەسەڵاتی باڵادەست و دور كەوتنەوەو تەنانەت نكۆڵیكردنی تاك لە ناسنامە و شوناسی سەرەكی خۆی.

كاتێ كە مرۆڤ لە گەڵ مناڵی بە زمانێ جگە لە زمانی زگماكی قسە دەكات و زمانێ كە بیری پێدەكاتەوە، جیا لە زمانی خۆیەتی ئەو كەسە ئاسمیلە كراوەو شوناسی خۆی لە بیر چۆتەوە.
بە پێی بڕگەی 1و2 پەیماننامەی پێشگرتن لە كۆمكوژی و سزادانی و هەروەها بڕگەی شەشی دەستووری سەرەكی دادگای سزای نێودەوەڵەتی هەر چەشنە كردەوەیەك كە بە مەبەستی پاكتاوكردن نەتەوەیەك یان بەشێك لە یەك نەتەوە یان گرووپێكی ئەتنیكی و قەومی، ئایینی، سیاسی و یان هەر تاقم و گرووپێكی تر یان دابینكردن و داسەپاندنی دۆخێك كە ئەم گرووپانە بەرەو لە ناو چوون ببات كۆمكوژیەو تاوانێكی قورسی نێودەوەڵەتییە.

هەر چەشنە گۆشارێك یان داسەپاندنی هەر دۆخێكی نالەبار بۆ ئەوەی تاقمێك لەناو بچێ كۆمكوژی و ژینوساید دێنە ژمار.
كە وابوو دەكرێ هەر جۆرە كردارێكی نەرم و خشۆك، بە ئاراستەی رێگەنەدان بە پەروەردەو پەرەپێدانی كولتوورو شوناسی بنەمایی گرووپێك و هەوڵی سڕینەوەو لە بیر بردنەوەی، وەكو كۆمەڵكوژی نەرم و خشۆك پێناسە بكرێ.
بەچاوخشاندنێك بە رواڵەتی شارێك و سیستمی پەروەردە لەو شارەو لە كومەڵگاداو رامانێكی قووڵ و ویژدانی لە سیمای كۆمەڵگادا دەكرێ نموونەی ئەم تاوانە نەرم و خشۆكە بۆ هێدی هێدی پاكتاوكردنی نەتەوەیەك هەست پێ بكرێ.

سنه‌/شاری قوروە
شیوا میرەکی




له‌ ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا چی ده‌گوزه‌رێت؟ … سه‌دیق سه‌عید رواندزی

          

له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا، یادی سه‌دوبیست و یه‌ك ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی كرایه‌وه‌. وێرای مێژووێكی درێژ له‌ كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی له‌و بواره‌دا له‌ڕووی هونه‌ری و بابه‌تی و ته‌كنیكی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، وه‌لێ هێشتا چه‌ندین سیماو خه‌سڵه‌تی نه‌رێنی ونامۆ،له‌كاری ڕۆژنامه‌نووسیدا ده‌كه‌ونه‌ به‌رچاو. به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌میدیای سێبه‌ری حزبی بگره‌ كه‌ هه‌ندێكییان ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ حزب و جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسین، تا نه‌بوونی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی و لایه‌نه‌كانی زمان و ڕێنووس و داڕشتنی هه‌واڵ و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ ساتی گه‌رماو گه‌رمی ڕووداوه‌كاندا.

ئه‌مه‌ وێرای سه‌نگه‌ر گۆڕینی به‌شێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و چونیان بۆ كه‌ناڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، له‌ پێناوی پێدانی پاره‌ی زیاترو كڕینی هه‌ڵوێستی سیاسییان، كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكییان هیچ وه‌فایه‌كییان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ نابێت كه‌ لێیه‌وه‌ فێری كاری ڕۆژنامه‌وانی بوون بۆنموونه‌ وه‌ك كوردستانی نوێ .دیاره‌ نه‌ریتی كۆپیكردنه‌وه‌ی وتاره‌كان و یاخود دزینی وتار و بابه‌تی نووسه‌رانی ترو بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌ناوی خۆیان، به‌شێكی دیكه‌ن له‌ سیمای ناشرینی به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌ بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هیچ هه‌وڵ و ماندووبوونی كه‌سانی دیكه‌، زۆر به‌ ئاسانی بابه‌تی كه‌سانێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌قاو ده‌ق له‌ نووسینی كه‌سانی تر وه‌رگیراوه‌، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك یاخود ده‌ستكارییه‌كی كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه‌و خوێنه‌ری پێ فریو بده‌ن. ئه‌وه‌تانێ ئێمه‌ له‌كاتێكدا یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هیواو ئاواتمان ئه‌وه‌یه‌ ڕاگه‌یاندن پێشبخه‌ین و ببێته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان، كه‌چی هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا پێشێلی كاری ڕۆژنامه‌وانی وئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ین.

له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ هه‌فته‌نامه‌ی(زاری كرمانجی) كه‌ له‌ سۆران ده‌رده‌چێت و هه‌ڵگری ناوی پیرۆزی گۆڤاره‌كه‌ی حوزنییه‌،هاتووه‌ ڕێك له‌ ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا واته‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 22-4-2019بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌هه‌مان بابه‌ت چوار ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر له‌ گۆڤاری(مامۆستا)ژماره‌(10) ساڵی 2014 كه‌یه‌كێتی مامۆستایان ده‌ریده‌كات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كه‌ به‌ڕێزێك نووسیویه‌تی به‌ناوی چاڵاك به‌رزنجی. ئه‌م وتاره‌ی زاری كرمانجی بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌قی هه‌مان ئه‌و وتاره‌یه‌ به‌وشه‌ و په‌ڕه‌گراف و ناونیشان و ناوه‌ڕۆكه‌وه‌، له‌گه‌ڵ زیادكردنێكی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یناسێته‌وه‌.بابه‌ته‌كه‌ ته‌ندروستییه‌ و له‌باره‌ی نه‌خۆشی كۆڵۆنه‌.به‌ڵام ناوی هیچ كه‌سێكی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌، پێده‌چێت ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی نووسیبێت، به‌لایه‌وه‌ نه‌نگی بێت ناوی خۆی له‌سه‌ر بنووسێت، چونكه‌ ده‌زانێت ده‌ق نووسینی كه‌سانی تره‌و ئه‌و به‌ناوی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه‌. به‌ داخه‌وه‌ به‌شێك له‌ ڕۆژنامه‌كان، لایان وایه‌ هه‌موو خوێنه‌رێك وه‌ك یه‌كه‌ و هه‌رچییه‌ك بیكه‌ن، بۆیان ده‌چێته‌ سه‌ر.

بۆ ده‌بێ كه‌سانێك له‌سه‌ر هه‌وڵ و ماندوبوونی كه‌سانی تر، بیانه‌وێت ببنه‌ نووسه‌ر یان ڕۆژنامه‌نووس؟ سه‌رنووسه‌ری بڵاوكراوه‌یه‌ك چۆن ده‌بێت هێنده‌ بێ ئاگا بێت له‌ دنیای نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌،كه‌ به‌ ئاسانی كاری له‌و شێوه‌یه‌ی به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕێت، له‌كاتێكدا خۆشی به‌رپرسی نووسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانه‌. من ده‌زانم له‌ دنیای ئه‌مرۆِی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردیدا، ڕه‌نگه‌ زۆر دیارده‌ی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌بن، به‌ڵام نابێ به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت. چونكه‌ ئه‌مه‌ زه‌مینه‌ له‌ به‌رده‌م كه‌سانی تریش خۆش ده‌كات كه‌ بابه‌تی كه‌سانی تر ببه‌ن و به‌ناوی خۆیان یان ڕۆژنامه‌كه‌ بڵاویبكه‌نه‌وه‌. نووسین به‌ گشتی و كاری ڕۆژنامه‌وانیش به‌ تایبه‌تی، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی فه‌رهه‌نگی وئاكاریی و ڕۆشنبیرییه‌.

ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌رك و پیشه‌یه‌كی پیرۆز و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه‌. ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه‌ له‌ ئاست ئه‌و به‌ر پرسیاریه‌تییه‌ دابن. لێره‌دا من بۆ دڵنیایی خوێنه‌ران وسه‌لماندنی بۆچوونه‌كه‌م ده‌قی هه‌ردوو نووسینه‌كه‌ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران به‌رچاویان زیاتر ڕوون بێت. هه‌ركه‌سێكیش مه‌به‌ستی بێت، ده‌توانێت هه‌ردوو نووسینه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌ و به‌راوردی یه‌كترییان بكات ئه‌وكات ده‌زانێت كه‌ ده‌قه‌كه‌ چۆن بردراوه‌…

سه‌دیق سه‌عید رواندزی

سه‌رچاوه‌كان:_
*نه‌خۆشی قۆڵۆن/ نووسینی چاڵاك به‌رزنجی/ گۆڤاری مامۆستا(ژماره‌ 9-10) ساڵی 2014..

**نه‌خۆشی قۆڵۆن/ ناوی نووسه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌/ هه‌فته‌نامه‌ی(زاری كرمانجی) ژماره‌(589)دووشه‌ممه‌ 22-

4_2019….

*ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره‌(7858)ی ڕۆژی 8-5-2019بڵاوكراوه‌ته‌وه‌..




به‌های روخسار له‌ دراماو سینه‌مادا … حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان

به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ جیهانییه‌كانی بواری دراماو سینه‌ما بایه‌خێكی تایبه‌تی ده‌ده‌ن به‌ روخساری ئه‌كته‌ر و به‌ توخمێك له‌ توخمه‌كانی خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌كته‌ری داده‌نێن، له‌وانه‌ش كۆمپانیاكانی هۆلیود و كۆریی و ئوسترالی و ئه‌رجه‌نتینی و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌، كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ روخساری سرنج راكێش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیانه‌ی خۆی هه‌یه‌ به‌سه‌ر بڕی ته‌ماشاكاران و گه‌رم و گوڕی په‌نجه‌ره‌ی هۆڵی سینه‌ماكان و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، چونكه‌ كامێرا ده‌سه‌ڵاتێكی سیحراوی هه‌یه‌ له‌ به‌رجه‌سته‌ بوون و ده‌رخستنی شێوه‌، كه‌ زۆرجاران هه‌ندێ‌ جۆری بینه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ژێركاریگه‌ری شێوه‌و و هه‌ست ده‌كات كه‌پێویستیان به‌ تێڕامان و هه‌ڵمژینی جوانیی شێوه‌ هه‌یه‌، به‌ رادده‌یه‌ك زۆر جاران ئه‌و روخسارو شێوانه‌ كاریگه‌رییه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ قووله‌َ به‌سه‌ر بینه‌ردا، بێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خۆی بكات فریو ده‌درێت، بۆیه‌ هه‌سته‌ جیا جیاكانی ئه‌وه‌نده‌ به‌ ناخ شێوه‌دا روو ده‌چن، كه‌متر بوار بۆ ناوه‌رۆك و ئه‌قڵ به‌ جێ‌ دیڵن كه‌ به‌ره‌و شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی پێهكهاته‌ درامیه‌كان و رووداوه‌كان قوڵ ببنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پشت به‌ستنێكیان به‌ شێوه‌و روخساره‌ له‌ كاره‌ درامییه‌كاندا هه‌موو ئه‌و فاكته‌ره‌ جۆراو جۆرانه‌ به‌كار ده‌هێنن كه‌ بینه‌ری پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كرێ ، به‌ تایبه‌ت بینه‌ری گه‌نج و بینه‌ری خێزان كه‌ زۆرێك له‌وان له‌ ده‌ره‌نجامی بۆشاییه‌كی زۆر له‌ ژیانی رۆژانه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ‌ له‌و زنجیره‌ دوورو درێژانه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و بریتین له‌ ته‌نها موغازه‌لات و نیشاندانی شێوه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری ئه‌وتۆ كه‌ زۆرێك له‌ بینه‌ران خه‌یاڵی خۆیانیان له‌ سه‌ر بونیات ده‌نێن .

زۆر ئه‌كته‌ر هه‌ن، جوانیه‌كانیان بونه‌ته‌ فاكته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌لكێشی دنیای سینه‌ماو دراما بكرێن و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا ببن به‌ ئه‌ستێره‌،بێ‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان رۆژێ‌ له‌ رۆژان له‌ خه‌ونیشا بڕوایان به‌وه‌ هه‌بووبێ‌ كه‌ ده‌بن به‌و ناوه‌ ره‌ونه‌قدارانه‌ی بواری سینه‌ماو دراما، ئه‌وه‌تا سه‌رچاوه‌ی هه‌ره‌ به‌ پێزی دراما توركییه‌كان رووخساره‌ كه‌ لای ئه‌وان له‌ سه‌رووی هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی دراما هه‌ژمار ده‌كرێت ،هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ تێكڕایی له‌وانه‌ش سیناریۆ و وێنه‌ گرتن و ده‌رهێنان له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌ بوونی جوانییه‌كانه‌ كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی كاره‌ درامییه‌كانی ئه‌وانن .. كرۆكی راسته‌قینه‌ی روخساری جوانیش لای لاوه‌كانه‌ كه‌ له‌ هه‌موو كاره‌ درامییه‌كاندا ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی دراماكانن و بینه‌ر زۆرینه‌ی كاتیان له‌ گه‌ڵدا به‌ سه‌ر ده‌بات ..

به‌ڵام به‌رجه‌سته‌ كردنی روخساری جوانیی بۆ كاری درامی مه‌رج نیه‌ ته‌نها له‌ بازنه‌ی پرسی لاوه‌كی و رووكه‌شی به‌ ناو خۆشه‌ویستی بخولێته‌وه‌ كه‌ زۆر جاران به‌ تایبه‌ت له‌ دراما توركییه‌كاندا بێزه‌وه‌رو ئێكسپایه‌ر ده‌بێت و له‌ چمكی پیرۆزی خۆشه‌ویستی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ بری ئه‌وه‌ی وه‌ك ( یوسفی راستگۆ ) ی ئێرانیه‌كان و ( گه‌وهه‌ری كۆشكی )ی كۆرییه‌كان گه‌وره‌و پیرۆزی بكه‌ن، ده‌كرێت پرسی خۆشه‌ویستی بكرێته‌ بنه‌ڕه‌ت،به‌ڵام به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی تێیدا جوانترو پیرۆزتر بێت له‌ مانا پیرۆزه‌كه‌ی خۆی، خه‌ڵكی له‌ په‌نای ئه‌و جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌ پڕ له‌ گوزارشتانه‌، هه‌ست به‌ گه‌وره‌یی مرۆڤ بكات، نه‌ك خۆشه‌ویستی بكرێته‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی بازرگانی و ده‌رهاوێشته‌یه‌كی ژه‌هراوی كۆمه‌ڵگایێكی فاسید ی شیرازه‌ پچڕاو ..

له‌ زنجیره‌ درامای (گه‌وهه‌ری كۆشك) و(سۆناتای زستان) كه‌ دوو زنجیره‌ درامای كۆرین و به‌شێكی زۆر له‌ كیشوه‌ره‌كانی جیهانیان هه‌ژاندووه‌ و له‌ گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵگایێكدا ده‌گونجێن تیایاندا بایه‌خێكی زۆر به‌ روخسار دراوه‌، به‌ڵام ئه‌و روخساره‌ بۆ كۆمه‌ڵێ‌ چمكی مرۆیی پیرۆز به‌رجه‌سته‌ كراوه‌، بۆیه‌ روخساره‌كانیان جوانتر كردووه‌ له‌ خۆی .

ئێمه‌ له‌ سینه‌ماو درامای كوردی نوێ‌ دا دا ئاره‌زووی ئه‌وه‌مان هه‌بووه‌ كه‌ روخساری جوان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین،به‌ڵام له‌ سنوورێكی دیاری كراودا ماوینه‌ته‌وه‌،هه‌ر بۆ نموونه‌ ره‌نگه‌ روخسار له‌ زنجیره‌ درامای ( مه‌می ئالان ) ی ناسر حه‌سه‌ن، كۆڵه‌گه‌یه‌ك بووبن بۆ نه‌ڕوخانی زنجیره‌كه‌،ئه‌گه‌ر روخسارو وێنه‌ گرتن نه‌بوونایه‌ خوا بزانێ‌ زنجیره‌كه‌ به‌ كام هه‌ڵدێردا ده‌كه‌وت،له‌ زنجیره‌ درامای ( گه‌رده‌لوول ) جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ زۆر به‌ وردبینی و هه‌ستییارییه‌وه‌ هه‌ڵسوو كه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ‌ روخساردا ده‌كات، له‌وانه‌ش پاڵه‌وانانی زنجیره‌كه‌، بۆیه‌ لایه‌نێكی زنجیره‌كه‌ی له‌ ده‌ست پووكانه‌وه‌ رزگار كرد، جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ دروست كه‌ری كه‌سایه‌تی و روخسارێكی وه‌ك وه‌نه‌وشه‌ و باران بوو، كه‌ ناودارییه‌كی زۆری بۆ په‌یدا كردن و خه‌ڵكی دووچاری به‌ دوا دا گه‌ڕانیان بوون، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ ئه‌و روخسارانه‌ وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌، زۆر جوینه‌وه‌و دووباره‌ كردنه‌وه‌یان له‌ به‌رهه‌می بازرگانی كرچو كاڵدا ده‌بێته‌ هۆی سوانی روخسارو له‌ ده‌ست دانی په‌رۆشی بینین بۆ ئه‌و روخسارانه‌، بۆیه‌ زۆر له‌ ئه‌كته‌ره‌ جیهانییه‌كان هه‌وڵی پاراستنی هاوسه‌نگی ده‌ده‌ن له‌ خۆ نیشاندان و ده‌ركه‌وتن، هه‌ر بۆ نموونه‌ ئایا په‌رۆشی بینه‌ر بۆ روخساری ( وه‌نه‌وشه‌) دوای پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌و ده‌ركه‌وتنی هه‌فتانه‌ی،به‌و شێوازه‌ لاوازه‌ وه‌ك په‌رۆشی جارانی بینه‌ره‌ دوای نمایش كردنی گه‌رده‌لوول ؟

ناوازه‌یی زۆر له‌ روخساره‌ درامیه‌ كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناتوانن كاریگه‌رییه‌ك له‌ هزری بینه‌ردا به‌ جێ‌ بێڵن، روخساری كاتین كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ هه‌ستی بینه‌ردا ده‌مێننه‌وه‌ پاشان له‌ گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن زۆر به‌ ئاسانی كاڵ ده‌بنه‌وه‌،چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵنیشتووه‌كانی سه‌ر هه‌ست و سۆزی بینه‌ر نامێنن، وێنه‌كانیش له‌ خه‌یاڵدا كاڵ ده‌بنه‌وه‌و له‌ بار ده‌چن، هه‌ندێ‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ درامیه‌كانی ئێمه‌ به‌ ده‌ست گرفت و قه‌یرانی روخساره‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ناچاری ئه‌وه‌ ده‌بن كه‌ روخساره‌ سواوه‌كان وه‌ك بنێشته‌ خۆشه‌ له‌هه‌موو به‌رهه‌مێكا دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌،خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ له‌ ده‌ست ئه‌و روخسارانه‌ بێزار بووه‌ به‌رهه‌مه‌كان له‌هه‌ر چ ئاستێك دابن بینه‌ر قه‌بوڵیان ناكات و نایه‌وێت جارێكی دیكه‌ بیانبێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و درامایانه‌ی له‌ سنووری شاری هه‌ولێر تۆمار ده‌كرێن، كه‌چی له‌ هه‌ندێ‌ شوێنی دیكه‌دا ده‌رهێنه‌ره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی روخساریان نیه‌، زێده‌ رۆیی له‌ روخساری ئافره‌تدا ده‌كه‌ن .

هه‌ندێ‌ له‌و روخسارانه‌ شوێنی خۆیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كانیان وه‌ك پێویست پڕ كردۆته‌وه‌ و توانییوویانه‌ وێنه‌ی داهێنه‌رانه‌ی جوان له‌ هزرو خه‌یاڵی بینه‌ردا دروست بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌ توانای گوزارشت كردن و داهێنانیان نیه‌، بۆیه‌ ته‌نها وه‌ك وێنه‌یه‌كی مۆمیا كراو ده‌بیندرێن كه‌ ناتوانن هیچ خرپه‌و سروشێك به‌ بینه‌ر ببه‌خشن، بۆیه‌ روخسار ته‌نها له‌ پێناو روخساردا زۆر جاران پارچه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ی دراما ئیفلیج ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و زۆری و بۆریه‌ له‌ روخساردا زۆر جاران تیشك له‌پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی دراماش ده‌دزێ‌ و وای لێ‌ ده‌كات ، دیقه‌تی بینه‌ر بكه‌وێته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك و په‌رت و بڵاویان ده‌كاته‌وه‌، به‌مه‌ش له‌ كه‌سایه‌تی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی لاواز ده‌كه‌ن، بێ‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیشك وه‌رگرتنه‌ له‌ پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی خزمه‌ت به‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی دیكه‌ بكات، كه‌واته‌ نه‌بوونی رێ‌ وشوێن بۆ روخساره‌ به‌ زۆر زێده‌ كراوه‌كان له‌رووی هاوكێشه‌ی هونه‌رییه‌وه‌ ، وه‌ك كه‌موو كوڕی و بۆشایی نه‌بوونی روخساره‌ وایه‌ له‌ درامادا .

حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان




منداڵە ئەڵەمانیە نەشییاوەکان کێ بوون؟!… جیهاد موحەمەد

منداڵە دەرکراوەکان، یان (Tyskebarn) تیسکەبارن(منداڵە ئەڵەمانییەکان)، ئەو منداڵانە بوون، کە لە کاتی داگیرکردنی وڵاتی نەرویج لە ساڵی ١٩٤١ تا ساڵی ١٩٤٥ لەو دایکانە لە دایکبوون، کە بە زۆر یان بە خوایشت سکیان پڕبوو لە سەربازە ئەڵەمانیە داگیرکەر و شەڕکەرەکان.
لەم ماویەدا بابەتێکم لەسەر ئەو ستەم و زوڵەمە نووسی کە بەرامبەر بە منداڵە لە دایکبووەکانی ئێزیدیی دەکرێت، کە لە لایانە پیاوە دڕەندەکانی داعشەوە حەڵاڵ کران و بە زۆر سکیان پڕکردن و منداڵیان بوو. دوای ئەم کارەسات و تاوانە گەورەیە جارێکی تر ئێزیدیەکان هەمان تاوان و کارەسات بەرامبەر بە کچ و خوشکەکانی خۆیان دەکەن، وەریان ناگرنەوە، منداڵەکان بە منداڵی داعش و ئیسلام و زۆڵ دادەنێن، بۆیە ئەگەر ژنەکانیش وەربگرنەوە، بە زۆر منداڵەکانیان پێ فڕێ دەدەن و قبووڵیان ناکەن.
ئێستاش دەمەوێت لەسەر هەمان بابەت ڕای خۆم دەربڕم و هەندێک ڕوونکردنەوە بدەم لەسەر ئەوەی، کە ئەم عەقڵیەتە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.
لە ساڵی ١٩٤١دا نازیەکان پەلاماری وڵاتی نەرویجیان دا، دوای بەرخۆدانێکی بێ وێنەی خەڵکی قارەمانی نەرویجیی، نازیەکان توانیان نەرویج داگیر بکەن. هەروەک چۆن داعشەکان لەسەر بنەما ئیسلامییە دواکەوتوو و داگیرکاریەکە هەموو سەروەت و سامانی وڵاتانی داگیرکراویان حەڵاڵ دەکرد، ژن و کچەکانی وڵاتی داگیرکراویشیان حەڵاڵ دەکرد، دەیان کردن بە کەنیزەک و، سکیان پڕ دەکردن، کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکردن. بە هەمان شێوە سەربازە ئەڵەمانە داگیرکەرەکانیش هەرچ وڵاتێکیان داگیر دەکرد، ژن و کچەکانیان دەکرد بە ژنی خۆیان و سکیان پڕ دەکردن. بەڵام یەک جیاوازی لە نێوان ڕەفتارە گڵاوەکەی داعش و نازیەکاندا ئەوە بوو، کە نازیەکان کڕین و فرۆشتنیان بە ژن و کچەکانەوە نەدەکرد.

ئەم عەقڵیەتە، ئەم بیرکردنەوەیە، عەقڵیەت و بیرکردنەوەیەکە، لە تۆڵەسەندنەوەوە هاتووە، عەقڵیەت و بیرکردنەوەیەکی زۆر دواکەوتووی نامرۆڤییە، یاسای دارستانیش ئەمە قبووڵ ناکات، بەڵام نازیەکان و ئیسلامییەکان بۆ هاندانی سەربازەکانیان، بۆ ئەوەی باش شەڕیان بۆ بکەن، بۆ ئەوەی بشبێت بە هەڕەشەیەکی گەورە و ترسان و تۆقاندن، هاتن ئەم بیکردنەوە پوچ و نامرۆڤییەیان لە ناو شەڕکەرەکانیاندا پەرە پێ دا، بەوەی کە وڵاتانی داگیرکراو هەموو سەروەت و سامان و ژن و کچەکانیان حەڵاڵی شەڕکەرە داگیرکارەکانە. لە لایەکی تر، ئەم عەقڵیەت و بیرکردنەوەیە، عەقڵیەت و بیرکردنەوەیەکی سیکتاریزمییانەیە. ئایدۆلۆجییستیە دینییەکان و ڕەگەزپەرستیی و نەتەوەپەرستیی نازیەکان، لەوێوە سەرچاوە دەگرێت، کە خۆیان بە پاقژ دەزانن و هەرچی دین و ئاین و ڕەگەزێکی دیکە هەیە بە پیسی دەزانن، کەچی بۆ تێرکردنی ناوگەڵی خۆیان، ژن و کچەکان حاڵاڵ دەکەن، ئەوی ئیسلام نییە، ئەوی لە دینێکی دیکەیە، ئەوی لە ڕەگەز و نتەوەیەکەی دیکەیە، پیسە، وەلێ لەگەڵ پیسیەکەیدا، ژن و کچەکانیان حەڵاڵە، بۆ چێژ وەرگرتنی ناوگەڵ پاقژن، وەلێ بۆ پێکەوە ژیان حەڵاڵن!. مرۆڤی هۆشیار باش لەوە تێدەگات، کە ئەمە سڕینەوە و پاکتاوکردنە، پێکەوە ژیان لای داعشە ئیسلامییەکان حەرامە، بەڵام پێکەوەژیان لەگەڵ ژن و کچەکان و کڕین و فرۆشتن پێیانەوە حەڵاڵە. نازیەکانیش بە هەمان شێوە، ژن و کچە نەرویجیەکانیان حەڵاڵ دەکرد، بەڵام قبووڵیان نەبوو گەلی نەرویجیی بە سەربەرزیی لە وڵاتی خۆیدا بژی.

ئەم کارەسات و تاوانەی بەرامبەر بە کۆمەڵاگا و خەڵکی وڵاتی نەرویچ لە ماوەی ساڵی ١٩٤١ تا ساڵی ١٩٤٥، ساڵی رازگاری وڵاتی نەرویج درێژەی کێشا، لەم ماوەیەدا بە گوێرەی زانیاریەکان ٥٠ پەنجا هەزار منداڵ لە دایک بوون لەو ژنانەی لە لایەن سەربازە جۆراو جۆەکانی ئەڵەمانیاوە سکیان پڕ دەکرا، لە سەربازێکی ئاساییەوە تا دەگات بە بەرزترین پلەی سەربازیی سڵی نەدەکردەوە لەم دڕندەییە. بەڵام لە ڕاستیدا ژمارەی دیاری منداڵەکان نزیکەی ١٢دوانزە هەزار منداڵێکە، ئەوانی دیکە کەس نازانێت چۆن بێ سەروشوێن کراون.

ئەم کارەسات و تاوانە تەنها بەوەوە نەوەستا، بەڵکو لەوەش خراپتر ئەوە بوو، کە کۆمەڵگای نەرویج بەو عەقڵیەتە دواکەوتووەی ئەو سەردەمەوە، بە یەکجار و بە زۆرینە، بڕیاری ئەوەیان دا، کە ئەم منداڵانە وەرنەگرن و، فڕێیان دەنە دەرەوەی نەرویج و بە تایبەیی دەریانکردن بۆ ئەڵەمانیا. ئەڵەمانیاش بە هەمان شێوە وەری نەدەگرتنەوە و لەم ناوەدا منداڵی بێ دایک و باوکی قوربەسەر وەک تۆپی ناو گۆڕپانی یاریکردنی لێ هاتبوو، هەرکەس ڕاستدەبووەوە شەقی تێ هەڵدەدا.
هەندێک لەو منداڵانە نێردران بۆ ئەڵەمانیای شەرقی، ئەڵەمانیای شەرقی، زۆرێک لەم منداڵانەی گەورە کرد، بەڵام ئەو داخ و کینەیەی لە دڵی ئەم منداڵانەدا هەبوون، بەکاریان هێنان بۆ کاری سیاسیی زۆر قێزەون، زۆریان لێ کردن بە سیخور و خولی سیخوڕیان پێ دەبینین و فێری کاری سیوخوڕیان دەکردن و دەیانناردن بۆ وڵاتانی دیکە، بەم جۆرە جارێکی تر کارەسات و تاوانەکە بەردەوام بوو لەسەریان.
لە ناو ئەو منداڵە زوڵم لێکراوانەدا کەسایەتیەکی زۆر گرنگ و بە بایەخی مرۆڤیی دەرکەوت، ئەویش خانمی ئازا و بوێر و مرۆڤدۆست و پڕ لە بەرخۆدان (گەرد فلێشێر) بوو.

“گەرد فڵێشێر”:
یەکێکە لەو ژنە ئازا و بوێر و پشوودرێژانەی، کە زوڵم و ستەمەکەی خۆی و هاوڕێکانی تری کرد بە گەورەترین بەرخۆدان دژی ئەم کارەسات و تاوانانەی بەرمبەریان کراوە.
“گەرد فلێشێر” ئێستا سەرۆکی ڕێکخراوێکی دەوڵەتییە لە نەرویج، ڕێکخراوەکەی ناوی،”پشتبەستن بە خۆت”ە. ئەم ژنە ئازا و نەبەردە، لە ١٧ ساڵیدا نەرویجی بە جێهێشتووە لە ژێر ئەو هەموو فشارە دەروونییەی کە لەسەری بووە. ئاخر هەندێک لەو منداڵانەی کە بە نیمچە قاچاخ ماونەتەوە لە نەرویجدا، بەڵام بەردەوام لە ژێر فشاری تیرۆرکردنی کەسایەتیاندا ماونەتەوە، پێیان دەوترا”تیسکە بارن” (Tyskebaran)، ئەم ناولێنانەش بۆ ئەو منداڵانە بریندارکەر بوو، چونکە ئەڵەمنیای نازیی خۆشەویست نەبوون لە نەرویجدا. هەوەک چۆن ئێستاش ئێزیدیەکان بە منداڵی کچ و خوشکەکانی خۆیان دەڵێن، منداڵی داعش، یان منداڵی زۆڵ و حەرام. ئەم عەقڵێتە حەق وایە لە دنیادا ڕسواکرێت، نەفەرتکردن لە داعش و نازیەکان حەقە و کارێکی باشە، وەلێ منداڵ هیچ تاوانێکی نییە. منداڵ، لە خولقاندنی و لە دایکبوونی و ناولێنانیدا دەسەڵاتی نییە، دەسەڵاتی نییە لەوەی باوکی کێیە و کێ نییە، دەسەڵاتی نییە لەوەی دایک و باوکی لەسەر کام پرنسیپ و کام ڕێوشوێن جووت بوون.

“گەرد فلێشێر” ١٨هەژدە ساڵ لە تاراوگەدا ژیانی بردوەتە سەر، بە زۆری لە مەکسیک ژیاوە لەگەڵ زۆرێک لە هاوڕێ دەرکراوەکانی خۆیدا، دوای ئەوە گەڕاوەتەوە نەرویج، دەستی کردووە بە دژایەتیکردنی ئەو تاوان و ستەمەی لەو منداڵانە کراوە. لە دوا جاردا بوو بە کەسایەتیەکی دیار و گەورە لە وڵاتی نەرویجدا، بە فشاری ئەم ژنە بەڕێزە و زۆرێک لەوانەی گۆشکراون بە عەقڵیەت و پەروەدەی مرۆڤیی سەردەمیانە، توانیان نەک هەر وڵات و کۆمەڵاگای نەوریجیی پەشیمان بکەنەوە لەو تاوان و کارەساتەی بەسەر ئەو منداڵانەدا هێناویانە و درێژەیان داوە بە تاوانی نازیەکان، بەڵکو لە ساڵی ٢٠٣دا پەرلەمان ناچار کرا کە داوای لێ بووردن بکات لە سەرجەم ئەو منداڵانە و، بڕیاریش درا کە قەرەبوویەکی تەواوی هەموو ئەو منداڵانە بکرێتەوە. ئێستا هەموو ئەو ژن و پیاوانەی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی نەرویج بەر ئەو لێبوردنە کەوتوون و بەو پەڕی بەختەوەریەوە دەژین و سوودمەندن لە هەموو قەرەبووەکانی ئەو بڕیارەی پەرلەمان.

کەچی بە داخێکی زۆرەوە، لە کوردستان و عێراقدا بە دەگمەن نەبێت باسی درێژدان بە تاوانەکانی داعش ناکرێت لە لایان ئیزێدیەکانەوە. ئێزیدیەکان زوڵم و ستەمی زۆریان لێکراوە لە لایەن ئیسلامەوە، بە تایبەتی لە لایەن داعشە دڕندەکانەوە، وەلێ زوڵمکردن لەو منداڵانەی لە پیاوە داعشەکانن، هیچ جیاوازیی نییە و هەمووی دەچێتە خانەی تاوانی مرۆییەوە.

جیهاد موحەمەد/ نەرویج
٢٤/٤/٢٠١٩




زۆرێك لە نهێنییەکان لە ئێمە شاراوەبوون بەڵام وردە وردە دەردەکەوێت …زاهیر باهیر

سەبارەت بە ڕازییبوونی ئەردۆگان لە دیداری ئۆجەلانا لە لایەن پاریزەرەکانییە وە وردە وردە هەندێك ڕاستی لە سەرچاوە باوەڕپێکراواکانەوە دەکەوێتە ڕوو. بەڵام ئەوەی کە من لەو سەرچاوانە تێگەیشتوم ، بە گوێرەی هەبوونی ناکۆکییەکان لە گێڕانەوەی ڕووداوەکەانا، ئەوەیە کە ئەمەی ڕوویدا هیچ پەیوەەندییەکی بە فشاری مانگرتوانەوە لە نانخواردن نەبووە ، چونکە نەك دیکتارۆرێکی وەك ئەردۆگان گوێنادات بەوە بەڵکو حکومەتە دیمۆکراتییەکانی ئەوروپا و ئەمەریکاش حسابی بۆ ناکەن. هەروەها هیچ پەیوەندییەکیشی بە پێداگرتنی ئەردۆگان لەسە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی ئەستەنبول نییە ، بەڵام گومانی تیادا نییە گەر پرۆسەی ئاگربەستی و بەدویشیدا ئاشتی بێتە کایەوە، بەڕای من ئاکەپە سوودمەند دەبێت لەوە بە بردنەوەی ئەستەنبول . ڕاستییەکی دیکەش ئەوەیە کە هەتا پارێزەرەکانی ئۆجەلان ئەویان نەدیت ، ئەردۆگان ئیعلانی ڕۆژی دووبارەبوونەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەستەنبولی نەکرد. پێشتر ئەردۆگان ورە وری ئەوەی دەکرد بەڵام بە پەیامەکەی ئۆجەلان ئیتر دڵنیابوو کە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەستنەبول ، دڵنیایی بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی دەکات.
بە گوێرەی یەکێك لە هەرە سەرچاوە باوەڕپیکراوەکان کە ئەل-مۆنیتەرە کە لە ڕۆژی 06/05 دا وتارێكی بەناوی : بۆچی تورکیا ڕێگای دا کە ڕابەرە زیندانییەکەی کورد پارێزەرەکانی ببینێت پاش ماوەیەکی درێژ؟ نوسەرەکەی Amberin Zaman کە زۆر باوەڕپێکراوە و لەو ناوچەیەدا زیاتر لە 5 ساڵە کاری هەر ئەوەیە، زۆر خاڵی خستۆتە ڕوو.
من لە دامێنی ئەم پۆستەوە لینکەکە کە بە ئینگلیزییە دادەنێم ئەوەی کە ئینگلیزی دەزانێت گەر بخوازێت دەتوانێت سەردانی بکات ، هاوکاتیش تەنها خاڵە گرنگەکانی لێهەڵدەبژێرم و دەیخەمە بەر دیدی خوێنەر.
• تۆری سیخوری میت لەم ماوەیەدا کۆماندۆ مەزڵوم کۆبانی بینیوە کە کەسێکی نزیکە لە ئۆجەلانەوە . یەکەم دانیشتنیان 10 ڕۆژ لەمەوبەر واتە 10 ڕۆژ پێش نوسینی ئەم وتارە ، 06/05 ، بووە . کۆبانی کە لە ناو پەکەکەدا ئاوا ناسراوە بەڵام ناوە ئەسڵییەکەی خۆی فەرهات عەبدی ساهین-ە . حەفتەی پێشتر دوای یەکەم بینین دووبارە دانیشتنیان کردۆتەوە ، دوای ئەوەش لەگەڵ ئۆجەلانا لە ئیمڕاڵی پاشان دووبارە لەگەڵ کۆبانی [ساهین] کە پێشی دەوترترێت Cilo دووبارە بۆتەوە .
• ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت ” سەرچاوەکە بەردەوام بووە لە قسەکانیا، وتی کە دانیشتنەکان مانگێك لەمەوبەر دەستی پێکردووە لە ڕێگای نێوەندگیریی ئەمەریکاوە . بێ گومان هەموویان لە ئێستادا نکوڵی لیدەکەن . دێنیی ئیمرالی پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە ، کورد کۆمەك بە موعارەزە دەکات لە هەر دووبارەبوونەوەیەکی هەڵبژاردنا”
• دەڵێت نەکرا بگەینە هێزی سوریای دیمۆکرات بۆ بە فەرمیڕاگەیاندنی قسەی زیاتر بەڵام کۆبانی بە ئەل-مۆنیتۆر وتووە دانیشتنمان لەگەڵ میت-د نوێنەری ڕەسمییان، لە مانگی ئازاردا لە سوریا کردووە لە کاتێکدا کە قسە لەسەر ئاشتی لەلایەن ئۆجەلان و حکومەتی تورکیاوە بەردەوام بووە. کۆبانی هەفتەی پێشو ئەوەشی پشتڕاستکردۆتەوە کە وتووێژ ” وتووێژی ناڕاستەوخۆ” لە نێوانی تورکیا و هێزی سوریای دیمۆکراتا بووە ” لە ڕێگای نێوەندگیرێکەوە ” . دەرکەوت ئەویش نوێنەری ئەمریکا لە سوریا، جیم جێفری، بووە. ئەو بە تەمایە کە مامەڵەکە لە نێوانی ئەنقەرە و کۆبانیی-دا بکات سەبارەت بە پێشنیاری زۆنی سەلامەتی بۆ نێوانی تورکیا و باکوری سوریا لە ساڵی پارەوە .
• ئەو ڕۆژەی کە ئۆجەلان پارێزەرەکانی بینیوە جێفری لە تورکیا بووە . بەڵام کۆبانی وتویەتی دانوستانەکە بەو مەرجە دەکرێت کە تورکیا لە عەفرین بکشێتەوە .

http:// https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2019/05/ocalan-calls-calm-sdf- xxxxxxxxxxxxxx
https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2019/05/ocalan-calls-calm-sdf-
xxxxxxxxxxxxxx

زاهیر باهیر
10/05/2019




دیمانە لەگەڵ ئاری ئاغۆک … ئامادەکردنی: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

ئاری ئاغۆك : شیعر وه‌ك شێرپه‌نجه‌یه‌كی سپی تێكه‌ڵ به‌رۆح و بوونم بووه‌
دیمانه‌/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

كه‌من ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژیانی خۆیاندا بتوانن ، له‌ چه‌ندین بواری جیا جیا ، (شیعر،شانۆ، راگه‌یاند) ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن ئه‌و ، كاتێ له‌ به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر بوو ، هه‌ر زوو هه‌ستم كرد ، له‌ جووڵه‌ و هزردا له‌گه‌ڵ هاو پۆله‌كانی جیاوازه‌ ، مرۆڤێكی هێمن ، ئارام.. چاك له‌بیرمه‌ زۆر جار له‌ كاتی گفتوگۆدا سورهه‌ڵده‌گرا..ئه‌و له‌ ده‌ریای شانۆ مه‌له‌وانێكی باش بوو به‌ڵام له‌ ده‌ریایی شیعر مه‌له‌وانێكی زۆر باشتر بوو ، له‌ویش باشتر میدیاكارێكی سه‌ركه‌وتوو بوو ، هه‌میشه‌ شانازی به‌ ره‌وانشاد مامۆستا (رۆسته‌م باجه‌لان) ده‌كات ، چونكه‌ هانده‌رێكی سه‌ره‌كی بووه‌ ، فێری ئه‌لف و بێ ی شیعر و ئه‌ده‌بی كردوه‌ ، فێری بوێری و ووتار نوسینی كردوه‌ ، خۆشه‌ویستی ره‌های بۆ دایكی هه‌وێنی راسته‌قینه‌و ده‌رخستنی ناخی ئه‌و بووه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كتێبی شیعری له‌ دایك بێت ئه‌و (ئاری ئاغۆك)ه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كدا به‌ چه‌ند پرسیارێك ئه‌م گفتۆگۆیه‌مان كرد…

*سه‌ره‌تا كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و میدیایی خۆت باس بكه‌ی ؟

  • ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه‌ ، خاڵی سه‌ره‌تا ده‌توانم بڵێم هه‌رسێ بوار له‌ یه‌ك خاڵدا خۆیان دۆزیه‌وه‌و هێدی هێدی به‌ره‌و فراوانی چوون ، ئه‌ویش دوای ڕاپه‌رین مه‌ودای ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كان فراوان بوون ، هه‌ر تاكه‌و له‌ گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی خۆ دروستكردنی دا ، بۆیه‌ منیش له‌ساڵی ١٩٩٤ له‌رێگه‌ی به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌ رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كانی ڕادیۆكانی پایته‌خت ده‌ستم پێ كرد ، دواتر له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان وه‌رگیرام , ئیتر بازنه‌ی به‌هره‌و هه‌سته‌ ئیعلامی و ئه‌ده‌بیه‌كانم به‌ره‌و فراوانی چوو ، بۆیه‌ په‌یمانگه‌ بۆمن ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ خۆدۆزینه‌وه‌ له‌ بواری شانۆ و شیعر و هونه‌ر و ڕادیۆ و رۆژنامه‌ .ئیتر له‌وێوه‌ ده‌ستم پێ كرد تا ئێستا به‌رده‌وامم.
  • بۆچی ئێستا وه‌ك بینه‌ر له‌ هۆڵی شانۆكان و به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كان ده‌تبینین ! له‌ كاتێكدا به‌ رێزت خاوه‌ن ده‌رهێنانی چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی ؟
  • پرسیارێكی جوانه‌ ، زۆرجارخۆشم له‌ خۆم ده‌پرسم بۆ له‌ شانۆ دابرام ؟ راسته‌ چه‌ند به‌رهه‌مێك هه‌یه‌ من هه‌میشه‌ شانازی پێ ده‌كه‌م ، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هۆكار گه‌لێك هه‌بن ، له‌وانه‌ كاتێ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانم ته‌واو كرد ، بووم به‌مامۆستا و له‌ په‌روه‌رده‌ی مێرگه‌سۆر له‌ شوێنێكی دوور ، دوور له‌ هونه‌ر و شانۆ چه‌ند ساڵێك له‌و ده‌ڤه‌ره‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ خزمه‌تم كرد و دوور كه‌وتمه‌وه‌ له‌شار و شانۆ ،جگه‌ له‌مه‌ش تێكه‌ڵبوونم به‌ دونیای ڕاگه‌یاندن (رۆژنامه‌ ، گۆڤار ، رادیۆ ، ته‌له‌فزیۆن) ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو ، كه‌ له‌بواری ده‌رهێنان دوور بكه‌و مه‌وه‌ ، به‌ڵام وه‌ك خوێندنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كان به‌رده‌وامم و چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كم وه‌ك ئه‌رشیف ماوه‌و له‌ داهاتوو وه‌ك كتێبێك بڵاوی ده‌كه‌وه‌ ، كه‌ كاتی خۆی نه‌خشه‌سازیشم بۆ كرد، گه‌وره‌ رۆشنبیر “مه‌حمود زامدار” پێشه‌كیشی بۆ نوسیوه‌ .
    *له‌و بوارانه‌ی كارت كردوه‌ ، هه‌میشه‌ كه‌سانێك هه‌ن وه‌ك پاڵپشت و ڕێگه‌ خۆشكه‌ربن بۆ به‌رده‌وامیت ، ئایا كێ به‌پاڵپشتت ده‌زانی كه‌ وای لێ كردی بێیته‌ نێو ئه‌م جیهانه‌ تایبه‌تیه‌؟
  • بێگومان پاڵپشت و هاندان یه‌كێكه‌ له‌و خاڵه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ی كه‌ وا له‌ ئه‌دیب و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند ده‌كات ووزه‌ی پێ ببه‌خشێت و به‌رده‌وام بێت ، منیش له‌بواری نوسین و ئه‌ده‌ب و شیعر مامۆستای ره‌وانشاد (رۆسته‌م باجه‌لان) به‌ هانده‌رم ده‌زانم ، چونكه‌ له‌ قۆناغی ناوه‌ندی فێری ئه‌لف و بێ ی شیعر و ئه‌ده‌ب و بوێری و ووتار نوسینی كردم.
    *یه‌كێك له‌و ئه‌زموونه‌ جوانانه‌ی به‌رێزتان له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری بریتیه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی (گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ) كه‌ وه‌ك سه‌رنووسه‌ر ساڵانێكی زۆر كارت كردوه‌ ، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و ئه‌زموونه‌ بكه‌ی ؟
  • ساڵی ٢٠٠٣ دوای ئازادی عیراق له‌ هه‌موو كایه‌كانی ژیان ڕۆشناییه‌كی نوێ په‌یدابوو ، بواری رۆژنامه‌گه‌ریش توانی خۆی له‌و رۆشنایی بدۆزێته‌وه‌ ، بۆیه‌ دوای ساڵانێك له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ كاك “هۆشیار نوری له‌ك” بریارماندا گۆڤارێك ده‌ربكه‌ین ، تایبه‌ت به‌رۆشنبیریی گشتی و بابه‌تی گشتی ، ئه‌وه‌بوو توانیمان له‌ ١٣- ٨- ٢٠٠٣ یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری نواله‌ی نوێ كه‌ به‌نده‌ وه‌ك سه‌رنووسه‌ر و كاك هۆشیار وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیاز له‌سه‌ر ئه‌رك و گیرفانی خۆمان ، ئه‌م گۆڤاره‌ بهێنینه‌ بوون ، ئه‌وه‌بووله‌ ماوه‌ی( ١١) ساڵ (١٣٤) ژماره‌ی ده‌رچوو ، كه‌ نوسه‌رێكی زۆر خۆیان له‌باخچه‌ی نواڵه‌ دۆزیه‌وه‌و بۆ مێژووش ده‌یڵێین ، چه‌ند نوسه‌ر و په‌یامنێرێكی سه‌ره‌تایی ، كه‌ له‌نواڵه‌وه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆیان و به‌رده‌وامی خۆیان دۆزیه‌وه‌ ، ئێستا وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م خاوه‌ن قه‌ڵه‌می دیارن و له‌ ده‌زگاڕاگه‌یاندنه‌ حكومی و حزبیه‌كان كار ده‌كه‌ن ، بێگومان ئه‌مه‌ش شانازیه‌ بۆ ئێمه‌و ئێمه‌ش شانازی به‌و قه‌ڵه‌مانه‌ ده‌كه‌ین ، بۆیه‌ گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ خاوه‌ن زۆرترین قه‌ڵه‌می جیا جیا و ده‌نگ و ره‌نگی جیا بوو ، به‌ڵام له‌ باخچه‌ جوانه‌كه‌ی نواڵه‌ خۆیان دۆزیبۆوه‌ ، به‌داخه‌وه‌ دوای قه‌یران و سستی خوێنه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤار ، زاڵبوونی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی خوێنه‌ر ، ئیدی بریارماندا ئه‌م گۆڤاره‌ بوه‌ستێنین ، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی.
    *ئێستا ئاستی رۆژنامه‌ گه‌ری كوردی چۆن ده‌بینی ؟
  • بێگومان ئه‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌ جیایه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی پێشتر ، شه‌پۆڵی خێرای ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌نته‌رنێت و فه‌یسبوك . كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو ، له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی خوێنه‌ر ، له‌ بواری رۆژنامه‌وه‌ بۆ بواری شاشه‌ی مۆبایل ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌رووی خوێنه‌ره‌ به‌خراپی ده‌بینم ، به‌ڵام له‌رووی بابه‌ته‌وه‌ سه‌نگ و قورسی بواری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ر به‌و ئاسته‌ ئه‌كادیمیه‌ ده‌بینم ، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد خوێنه‌رمان روو له‌كه‌می و كاڵبوونه‌وه‌ یه‌ .
  • با ئه‌و جاریان بێینه‌ سه‌ر ئه‌زموونی شیعریت ، تا ئێستا چه‌ند نامیلكه‌و كتێب و دیوانی شیعریت هه‌یه‌ , بێگومان له‌م ماوه‌یه‌دا نوێترین كتێبی شیعریت بڵاوكرده‌وه‌ ؟
  • وه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد ، دوای ڕاپه‌رین بواری راگه‌یاندن بۆ من گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ش له‌وكاته‌وه‌ به‌فاوان تێكه‌ڵ به‌دونیای خوێندنه‌وه‌و ئه‌ده‌بیات بووم ، دواتر به‌رهه‌می شیعریم له‌ رادیۆ و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوده‌كرده‌وه‌ ، ئیتر هه‌ستم كرد شیعر بۆته‌ به‌شێك له‌ ژیانم ، شیعر وه‌ك شێرپه‌نجه‌یه‌كی سپی تێكه‌ڵ به‌رۆح و بوونم بووه‌ ، له‌ ساڵی ٢٠٠١ یه‌كه‌م كتێبی شیعریم بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناونیشانی خه‌ونه‌كانی من و دایكم ، ئیتر به‌رده‌وامی شیعر تیكه‌ڵ به‌ خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌مان بوو ، تا ئێستا ٢٤ كتێبم به‌ چاپگه‌یاندوه‌ , كه‌ ١٢ یان به‌رهه‌می شیعرین ، دانه‌یه‌كیان دیوانه‌ شیعره‌ ، به‌ناونیشانی عه‌شقی ئه‌به‌دی ، دواین كتێبیشم به‌ناونیشانی چه‌فیه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی دایكمه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ ڕ ێوڕه‌سمێكدا بڵاومكرده‌وه‌.
  • دایك بۆته‌ ره‌مزی ناسینه‌وه‌ی شیعره‌كانت ، كه‌ باس له‌ شیعری ئاری ده‌كرێ ، خه‌یاڵمان بۆ دایك ده‌چێت ، ئایا له‌به‌رچی دایك؟
  • شیعر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی یاخی بوون و واقیعی شاعیره‌ ، له‌ شیعردا هه‌میشه‌ هه‌وڵمداوه‌( من ) منبم ، واته‌ واقیعیه‌تی خۆم بنووسمه‌وه‌ ، هه‌رگیز فێڵ له‌خۆم و له‌ ووشه‌و هه‌ست و بیركردنه‌وه‌م نه‌كه‌م ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی نوسیوومه‌و ده‌ینوسم حیكایه‌تی ژیانی منداڵی و گه‌وره‌بوون و ئێستامه‌ ، یه‌كێك له‌ به‌شه‌گرنگه‌كه‌ی خێزان و رۆح دایكمه‌ ، من هه‌وڵم داوه‌ ئه‌و خه‌م و گریانه‌ی دایكم كه‌ نه‌یده‌توانی به‌ نوسین ده‌ریببرێ ، ئه‌وا من وه‌ك به‌شێك له‌رۆحی ئه‌و ، له‌ رێگه‌ی شیعره‌وه‌ ، له‌روانینینی ته‌مه‌نی خه‌مگینی و خه‌م و چاوه‌ڕوانی دایكم و دایكه‌ جه‌رگ سوتاوه‌كانی نیشتیمان بكه‌مه‌ تابڵۆ شیعر ، هه‌ر بۆیه‌ یه‌كه‌م كتێبه‌ شیعرم ساڵی ٢٠٠١ به‌ ناونیشانی خه‌ونه‌كانی من و دایكم بڵاو كرده‌وه‌ ، دواتر قه‌سیده‌ شیعری سه‌فه‌ره‌ تاڵه‌كه‌ی من و دوعا شیرینه‌كانی دایكم , كتێبه‌ شیعری جوانترین مردن ، له‌م ماوه‌یه‌ش دا كتێبه‌ شیعری چه‌فیه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی دایكم بڵاو كرده‌وه‌ ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ چوارچێوه‌ی ئاوێته‌ بوون به‌رۆحی دایك ، گه‌وره‌یی و پیرۆزی دایك به‌ر له‌مه‌رگ و دوای مه‌رگ ، هه‌میشه‌ تێكه‌ڵ به‌رۆحم بووه‌.
    *له‌و زه‌مه‌نه‌دا زۆربه‌ی لاوانمان بۆ ده‌ربرینی خه‌م و ناسرۆیه‌كانیان په‌نا بۆ شیعر ده‌به‌ن ، ئایا پێت وایه‌ شیعر نوسین و خۆ به‌ شاعیربوون ئاوا ئاسانه‌ ؟
  • به‌داخه‌وه‌ ، زۆربه‌ی گه‌نجانمان كاتێ عه‌شقی كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌بێ ، كاتێ له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌تۆرێ ، كاتێ گه‌مه‌ی عه‌شق تێكه‌ڵ به‌ژیانی گه‌نجان ده‌بێت ، ئه‌وا په‌نا بۆ ڕیزكردنی چه‌ند ووشه‌یه‌ك ده‌به‌ن و بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ری ده‌نوسن پێ ی ده‌ڵێن شیعر و خۆیان به‌شاعیر پێناس ده‌كه‌ن ! من پێم وایه‌ ئه‌م حاله‌ته‌ گه‌وره‌ترین شه‌ڕه‌ به‌ شیعر ده‌فرۆشرێ ! له‌ كاتێكدا نوسینی شیعر و بنه‌ماكانی شیعربوون له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی ، پێویستی به‌ خوێندنه‌وه‌ی زۆر و ئایدیا فراوانی هه‌یه‌ .
  • *ئه‌مجاره‌یان باس له‌ ئه‌زموونی كاری ڕادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنیت بكه‌ین ، بێگومان ئه‌رشیفێكی باش له‌ هه‌گبه‌ی به‌رێزتان دایه‌ ، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و قۆناغه‌ش بكه‌ی ؟
  • ساڵی ١٩٩٧ له‌ رادیۆی دیموكراسی ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی “ئاسۆی زانست” بووم ، دواتر ساڵی ١٩٩٨ وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ی ڕادیۆی ئاشتی ده‌ستم به‌كاركرد ، له‌ ماوه‌ی ٧ ساڵ كاركردنم وه‌ك ( ئاماده‌كار ، پێشكه‌شكار ) ٧ به‌رنامه‌م هه‌بوو ،كه‌به‌رنامه‌یه‌كیان رۆژانه‌بوو , ئه‌وانیتریش هه‌فتانه‌ , ئێستاش وه‌ك خاوه‌ن كه‌ناڵی ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ كاك هۆشیار ، له‌ نه‌ورۆزی( ٢٠١٥ ) وه‌ به‌رده‌وامین جگه‌ له‌سه‌رپه‌رشتی به‌رنامه‌كان ، به‌رنامه‌ی دیداری تایبه‌ت و ده‌رونزانی و به‌رنامه‌ی هه‌ولێر ، ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
  • به‌رێزتان وه‌ك كاری وه‌زیفی له‌په‌روه‌رده‌ی گشتی ، له‌به‌شی ژینگه‌و ته‌ندروستی ساڵانێكه‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن ، پێمان خۆشه‌ رۆشناییه‌ك بخه‌یه‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ ، چونكه‌ له‌وه‌ته‌ی به‌رێزتان له‌و به‌شه‌ ده‌ست به‌كاربوینه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان جموجۆڵێكی پێوه‌ دیاره‌ ؟
  • بێگومان ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٧ دامه‌زراوه‌ ، به‌نده‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ وه‌ك به‌رپرسی به‌شی ژینگه‌و ته‌ندروستی ده‌ست به‌كاربویمه‌ , هه‌وڵمدا به‌ به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر ، كار له‌سه‌ر (هۆشیاری ژینگه‌یی , په‌یامی ژینگه‌یی و به‌دواداچونی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی) له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ین ، له‌ قۆناغی باخچه‌ی منداڵان تا قۆناغی ئاماده‌یی ، سوپاس بۆ خوا له‌گه‌ڵ هاوكارانمان تائێستا كۆمه‌ڵه‌ چالاكیه‌ك و سه‌ردانی مه‌یدانی و سیمیناری ژینگه‌یی و چاودێری و به‌دواداچونی ژینگه‌ییمان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌نجامداوه‌ ، هه‌روه‌ها دوو كتێبی ژینگه‌ییشم به‌چاپگه‌یاندوه‌ ، من پێم وایه‌ له‌ته‌ك په‌روه‌رده‌و فێركردن ژینگه‌و پاك و خاوێنی و ژینگه‌دۆستی بابه‌تێكی گرنگه‌ له‌روانگه‌ رۆشنبیریه‌كه‌یه‌وه‌ تا بتوانین په‌یامه‌كه‌ بگه‌یه‌نین ، چونكه‌ ژینگه‌ بۆ هه‌موومان یه‌كسانه‌ ، پیس بوونی ژینگه‌و خراپبوونی ژینگه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌وره‌و بچوك ، مامۆستا و قوتایی و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ك یه‌كه‌و بۆ هه‌موومان یه‌كسانه‌ , كه‌واته‌ ئه‌رك و خه‌می په‌روه‌رده‌كاران و ژینگه‌ دۆستان ئه‌م لایه‌نه‌ هۆشیاریه‌ بۆ نه‌وه‌كانمان شی بكه‌نه‌وه‌ .




كه‌متر له‌ هیچ … عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا

هه‌نگاوێك ده‌چمه‌ دواوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌مه‌وه‌
هه‌نگاوێك له‌ ژیان كورت ده‌كه‌مه‌وه‌
هه‌نگاوێك هه‌تا دوایی
له‌ ره‌شبردنه‌وه‌ی خۆر
ده‌چمه‌ دواوه‌
كه‌متر له‌ هیچ
له‌ ژیان كورت ده‌كه‌مه‌وه‌
ژیان مێژووی نییه‌
چه‌شنی درۆ
دوایی دێم
له‌ ژێر رۆشنایی خۆر
درۆ ده‌نوسینه‌وه‌
هه‌نگاوێك ده‌چمه‌ پێشه‌وه‌ بۆ شۆڕش
هه‌نگاوێك دوور له‌ دۆزه‌خ ده‌ڵێم
ژیان كه‌متر له‌ هیچ
له‌ نێو كتێبان ده‌كه‌وێ‌
وای دابنێن هه‌نگاوێك ده‌چمه‌ پێشه‌وه‌
هه‌تا دوایی
بوونی با زگماكییه‌ من به‌و بیره‌وه‌ ناژیم
به‌ یادی شۆڕش
وای دابنێن خۆر له‌ نێو كتێبان ده‌كه‌وێ‌
هه‌نگاوێك ده‌چمه‌ دواوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕژێم
دوور له‌ رۆشنایی ده‌ڵێم
ژیان مێژووی نییه‌.

هه‌ولێر 12/4/2019




بەتابۆکردنی خوێندەواری و بیرکردنەوە … ڕەوا هەژار

ئەگەر دوو کاندیدی ڕکابەر بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم هاتنە پێشەوە، سیستەمی پەرلەمانی کوردی پێمان دەڵێت پێویست ناکات مرۆڤی کورد ئاستی خوێندەواری هەر یەک لە کاندیدەکان بکاتە پێوەری هەڵسەنگاندن لە نێوانیاندا. ئارگومێنت و بەڵگەکان بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە کامانەن؟ وەڵام؛ دەنگی هەشتاونۆ پەرلەمانتاری عاشقە مەرحەبا.
زۆرینەی قوتابخانە ئاکارییەکان پێناسەی مرۆڤ وەکو بوونەوەرێکی ئاکاری دەکەن بە دوو کەرتەوە.

یەکەمینیان خۆیی-بوون و زکماکییەتە، دووهەمیان ئاکامەکانی دەوروبەرە لە داڕشتنی کەسێتیدا، کە پەروەردە لە فاکتەرە هەرە گرنگەکانیەتی. وێڕای ئەوەی کە گفتوگۆی چڕوپڕ هەیە لە بارەی ئەوەی پلەی کامیان پێش ئەوی تریان دەکەوێت بەڵام تا ئێستا هیچ بیرکەرەوەیەک نەیوتووە دەتوانین بە کۆدەنگی هەشتاونۆ پەرلەمانتار نیوەی پێناسەکە بسڕینەوە.
مەیدانی سیاسیی کوردی دنیایەک نییە ئەخلاقیاتی شارستانیەتی گەشە پێ بدات، بۆیە لەناویدا شتێک بوونی نییە بە ناوی بەهای کەسێتی. تۆ دەتوانیت لە کەسێتیی خۆتدا بیرکردنەوەکانت تا مەودا دوورەکانی ژیری بکشێنیت بەڵام لە دواییدا مەسعود بارزانی بە هەیمەنەی هێزێکی بێ ڕوئیاوە دەتوانێت کۆمەڵگەیەکت بۆ قورمیش بکات کە تۆ وەکو مرۆڤێکی بێنرخ ببینێت. ئەمەیە دەردە کوشندەکەی بێبەهایی و بیرنەکردنەوە، دەتوانێت فریودەرانە بە ناوی تۆوە بڕیار بدات و پێناسەکانت دوور لە ماهیەتی شتەکان بۆ دابڕێژێتەوە.

هەموو سیستەمێک، ئیدی ئەو سیستەمە ماددی بێت یان ناماددی لە پێناو مانەوەی خۆیدا هێز لە کۆمەڵەکۆدێک وەردەگرێت کە سیستەمەکە لە گۆڕانکاری دەپارێزن. لە ئەخلاقیاتی کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا ئەم هێزە لە بە تابۆکردنی گۆڕانکارییەکاندا خۆی دەبینێتەوە. تابۆکان دەبن بە هێڵی سوور، دەست لە هێڵە سوورەکان بدە لەناو دەبرێیت.

سیاسەتی بەتابۆکردن پێمان دەڵێت نەخوێندەواری هێڵی سوورە، خوێندەواری دەیەوێت ئەم هاوکێشەیە بگۆڕێت، کەواتە خوێندەواری دەبێت تابۆ بکرێت، دوور بخرێتەوە، یەکەم هەنگاویش با پەراوێزخستنی بێت.
گەورەترین مەترسی بۆ سەر هەموو عەقڵێکی داخراو کرانەوەیە بە ڕووی مۆدێلە پێچەوانەکانیدا. سیاسەتی خیڵەکیی کوردی بێگومان مۆدێلێکی داخراوە و تا ئێستا هیچ تێز و ئارگیومێنتێکی بیرکەرەوانەی بەرهەم نەهێناوە. بۆیە دەبێت هەموو پارتییەک وەکو یەک قسە بکات، هەموو یەکێتییەکیش بە هەمان شێوە، ئەم قسەکردنە یەک ڕیتمییە پێویستی بە بیرکردنەوە نییە، تەنیا بە دەرخکردن ئیشەکە دەڕوات.

بۆیە دەبینیت هەموو پارتە کوردییەکان کاتێک قسە دەکەن دەڵێیت بۆ ئەندامێکی خۆیان قسە دەکەن، بە زمانێک دەدوێن کە هیچ زانیارییەکی نوێ ڕاناگەیەنێت جگە لە دووبارەکردنەوە و ڕاگەیاندنەوەی هێڵە سوورەکانی پارتەکە زیاتر.

هەموو ئەمە لە پێناو بەرهەمهێنانی کۆدەنگیی جەماوەریدا دەکرێت، ئیدی کێ ئەو کۆدەنگییەی دروست کرد دەبێتە پارتی براوە، لە ئەزموونی حکومداریی کوردییشدا ئەم مۆدێلە ڕۆژانە دەستکەوتی هەبووە. هەموو ئەندامانی پارتە کوردییەکان جۆرەها دەمەقاڵێی دەرخکراویان لە بەرامبەر ئەندامانی پارتەکانی تردا ئامادەیە، بەڵام کاتێک ڕووبەڕووی دەنگێکی دەرەوەی ئەو کایەیە دەبنەوە لە یەکەم هەڵوێستیاندا هەست بە نامۆیی دەکەن و خۆیان لە خاکێکی کەشفنەکراودا دەبیننەوە کە خاکی بیرکردنەوەیە. کاتێک بیرنەکردنەوە دەبێتە پێویستییەک بۆ بوونە ئەندام لە پارتێکی کوردیدا، بێگومان پەروەردە دەبێت بە مەترسییەکی گەورە بۆ کۆی مۆدێلەکە و دەبێت تابۆ بکرێت. بۆیە جێگای سەرسووڕمان نییە کە خوێندەواری بە شەق تێی هەڵبدرێت و سەری بشکێندرێت، لە بەرمبەریشدا نەخوێندەواری بەرز بکرێتەوە و (پارت)ی هەبێت و کۆدەنگی درووست بکات.

هەموو مرۆڤێکی بیرکەرەوە تامی مەترسییەکانی بیرکردنەوەی لە کۆمەڵگەی کوردیدا کردووە. بیرکردنەوە لەسەر شەقامەکان مەترسیدارە کاتێک وێنەی ناشیرین و ناپێویستی سەرکردەکان دەبینیت و دەتەوێت دایان بگریت و درووشمە یەکدێڕییەکانیان بسڕیتەوە. بیرکردنەوە لە فەرمانگەکاندا مەترسیدارە کاتێک هانت دەدات دژی گەندەڵی بوەستیتەوە. بیرکردنەوە بۆ سیاسییەکی بێلایەن مەترسیدارە کاتێک دەیەوێت کۆدەنگی دروست بکات. بە گشتی بیرکردنەوە لە هەموو جومگە و کەلەبەرەکانی کۆمەڵگای کوردیدا مەترسیدارە چونکە بە هۆیەوە دەبیتە دەنگی کەمینە.
بیرکردنەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا چیدی لە دۆخی کەمینەدا نییە بەڵکو پلەیەک ژێرتر کەوتووە و ئێستا لەژێر مەترسیی لەناوچووندایە، ئەگەر ئەم قسەیە نوخبە خوێندەوارە بێلایانەکان نەگرێتەوە، ئەوا بێگومان سەرلەبەری هەموو پارتە سیاسییەکان دەگرێتەوە.




شەهادەو دەسەڵاتدارێتی … عەلی مەحمود محەمەد

جارێكیان سیاسییەكی گەنجی كورد بە هەڵچونێكی سەرچڵانەی وردە بۆرژوازیانەوە وتی” چاكسازی بە نەخوێندەوار ناكرێت”, هەمان قسەی هاوچینە بۆرژواكانیان لە سەروبەندی كۆمۆنەی پاریس و ئۆكتۆبەردا دوبارە كردەوە كە بە تەوسەوە دەیان وت” دەوڵەت بە كرێكار و پینە دۆز بەڕێوە ناچێت” , لێ ئەزموونەكانی جیهان ئەوە ناسەلمێنن , بگرە لە زۆر حالەتدا پێچەوانەكەی تەواو راستە, هەرچەندە چاكسازی دەستەواژەیەكی لاستیكییە و هیچ ناوەرۆكێكی كۆنكرتیی لە خۆ ناگرێت , چاكسازییەك بە ئاراستەی دادپەروەری كۆمەڵایەتی نەبێت هیچ مژدەیەكی بۆ گەل پێ نییە , باشترین چاكسازی ئەوەیە حكومەتێكی دەستوری بۆرژوازی بنیات بنرێت, كە تیایدا بە یاسا بەرژەوەندییەكانی سەرمایەداران بپارێزرێت , وەك چۆن ترامپ باجی سەر دەوڵەمەندەكان كەمكردەوە, دەستی برایانی كوشی ئاوەڵا كرد بۆ تێك دانی ژینگە, بۆیە دەبێت دروشمەكانی ئێمە لە پاڵ چاكسازی و حوكمی یاسا دادپەروەری بێت, ئێمە دادپەروەر خوازمان دەوێت نەك شهادە خواز, مێژووی تازە پێمان دەڵێت دوو لە باشترین سەرۆكەكانی نیو سەدەی رابردووی جیهان, لۆلا و باوكی هەژاران مۆخیكا, خاوەند بڕوانامەی تێكۆشان بوون تەنها, كەچی باشترین دەسەڵاتداریش دەرچوون, بەشێكی زۆری گەلەكانیان ” بەرازیل و ئۆرۆگوایان” لە هەژاری دەركرد, كەچی دەیان نموونەی خاوەند شەهادەی باڵای زانكۆ بەناو بانگەكانی جیهان لە بەردەستە گەلەكەیان بەرەو مەرگەسات بردووە .باشتر بوو رەخنەگران رەخنەكانیان بەو ئاقارەدا ببردایە كە نابێت هەموو جومگەكانی دەسەڵات لە دەست بنەماڵەكان كۆببێتەوە, هەنوكە 3 دەسەڵاتە راپەڕاندنەكان سیادییەكەی كوردستان” سەرۆكی هەرێم, سەرۆكی وەزیران, سەرۆكی دەزگای ئاسایش” لە دەست ئامۆزاكاندان” سەرۆكی زانیاری و جێگیری سەرۆكی حكومەت”یش لە دەست ئامۆزاكانی دیدان وێڕای ئەگەری پەرلەمانیش, ئەوانی دیش بونەتە چەپڵە لێدەری گەمەی ئامۆزاكان.خۆ منداڵی بنەماڵەكان ئێستا هەموو دەرچووی هارفاردەكانن, خۆ بنەماڵەكان ئێستا هەموو لە ژێر جامانەو سەرینەكانیان وەك میرەكانی كەنداو شەهادەی گەورە گەورەی زانكۆ بەناو بانگەكان راخراوە, كەچی فاشلترین حوكمڕانن و رۆژ بە رۆژ چونجڕك توندتر لە كورسییەكان گیر دەكەن.لە كۆتادا ئێمە حوكمڕانییەكمان دەوێت نوێنەرایەتی زۆرینەی 99%ی كۆمەڵگا بكات و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئابوری لە بەرژەوەندی نوێنەرەكانی كە 99%ی كۆمەڵگان ئەنجام بدات, بەشێوەی ژیرانە كاری شیاو بۆ خاوەند شهادەكان دابین بكات, لە گەڵ كەرامەتیاندا بگونجێت.




تكایه‌ ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ راگرن …. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

ئه‌مرۆ 8/5/2019 پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان به‌ زۆرترین ده‌نگ په‌سه‌ند كراو ناوه‌كه‌شی گۆرا بۆ ( دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ) و هه‌روا ماده‌كانی یه‌ك و دوو سێ و چوارو پێنج به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌و به‌ ده‌نگی 88 و 89 ی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كران و ماده‌كانی تر : شه‌ش و حه‌وت و هه‌شت به‌بێ ده‌ستكاری و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كران.
دیاره‌ سێ حزبه‌كه‌ : پارتی و یه‌كێتی و گۆران له‌ پاش گفتوگۆو هاتوچۆیه‌كی حه‌وت مانگ و، شاند هات و شاند چوو، كۆكن له‌ سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و وه‌ك له‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركه‌وت، ئه‌م سێ حزبه‌ كۆپی پێنج حزبه‌كه‌ی حكومه‌تی بنكه ‌فراوانه‌كه‌ی پێشوون كه‌ له‌ نیوه‌ی رێی و له‌ كۆتاییدا زانیان بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و نشوستی و هه‌ڵدێر ئه‌روات و قه‌یرانه‌كان ته‌شه‌نه‌ ئه‌كه‌ن و بی مووچه‌یی به‌رۆكی هاووڵاتیانی گرتووه‌، یه‌ك له‌ دووای یه‌ك به‌ خشكه‌یی كشانه‌وه‌و، ته‌نها پارتی و یه‌كێتی مانه‌وه.
له‌ ژماردنی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانتاران و، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، هه‌روا په‌سه‌ندكردنی ماده‌كانی یه‌ك تا هه‌شت به‌ 88 ده‌نگ كۆتایی هات و، ئه‌و 88 ده‌نگه‌ هی پارتی و یه‌كێتی و گۆران و پێكهاته‌كانی تر سه‌ر به‌ پارتین.
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری رووه‌و دیموكراتییه‌ت ئه‌كات و، هه‌نگاوی جوان ئه‌نێت و، ئه‌ڵێت ده‌رگا واڵایه‌ بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و، شانۆگه‌رییه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێئه‌كات و كتوپر ته‌واو ئه‌بێت چونكه‌ له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30 ئه‌یلول / سیپته‌مبه‌ری 2018 پارتی دوور له‌ دیموكراتییه‌ت نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌ و، ئه‌مرۆ كه‌س ئه‌و پۆسته‌ی ناوێت و، سور ئه‌زانێت 88 ده‌نگ یان زیاتر له‌ گه‌ڵ نێچیرڤانه‌.
په‌رله‌مان له‌ باتی داكۆكیكردن له‌ خواست و ئاره‌زووی هاوڵاتیان، هه‌نگاوی سێنگ ده‌رپه‌راندن و موزایده‌ ئه‌نوێنێت و، به‌و جۆره‌ ره‌فتارانه‌ خوڵ ئه‌كه‌نه‌ چاوی خه‌ڵك و، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ راگرن و، یاری به‌ عه‌قڵی هاوڵاتیان نه‌كه‌ن.
له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو فرت و فێڵ نییه‌و، هیچ پارتێك { گه‌وره‌ یان بچوك} بێت، بۆێ نییه‌ كاندید فه‌رز بكات و، به‌ پێی ده‌نگه‌كان كه‌سانی لێهاتوو شیاو له‌ ناو په‌رله‌مان بۆ پۆسته‌كان هه‌ڵئه‌بژێرن و، وه‌ك لای خۆمان شاند هات و شاند چوو نییه‌و، پارته‌كان به‌ پێ ده‌ستور هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌ن و، لای خۆمان ده‌ستور نییه‌و ، هه‌ره‌مه‌كی و به‌ تۆبزی خه‌ڵك ( به‌ توانا بێت یان بێ توانا) دائه‌نێن و، گرنك ئه‌وه‌یه‌ سه‌ر به‌ حزب بێت.
له‌ كوردستان ده‌ستور نییه و، ئه‌و بێ ده‌ستورییه‌ له‌ خزمه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌بێت و، دیاره‌ نیچیرڤان بارزانی وه‌ك مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆره‌و، په‌رله‌مان بوێ نییه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵدا بكات و، ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاتانه‌ ئه‌بنه‌ هۆێ ئاژاوه‌و په‌شێوی له‌ نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و، شاراوه‌ نییه‌ دوو به‌ره‌كی له‌ نێوان نیچیرڤان و مه‌سرور هه‌یه‌و، به‌ سه‌ر دوو باڵدا دابه‌ش بوون.
سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ئه‌بێت و، كه‌س نازانێت جێگری چین‌؟ و. له‌و حاڵه‌ته‌دا (بۆ نموونه‌) گه‌ر سه‌رۆك بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جێگره‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه‌ كاروبار رائه‌په‌رێنن.
ساڵانی پێشوو هه‌موو لایه‌ك داوای ئه‌كرد سیستێمه‌كه‌ په‌رله‌مانی بێت به‌ڵام سه‌رۆكی پێشوو ئه‌یزانی ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌ گه‌ڵی نابێت، بۆیه‌ به‌وه‌ قایل نه‌بوو، ئێستا ئه‌زانێت ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران هی خۆیانه‌ رازین “”سیستێمه‌كه‌ په‌رله‌مانی”” بێت، به‌ڵی ده‌ركه‌وت 88 یان 89 ده‌نگ بۆ راسپارده‌كانی پارتی مسۆگه‌ره‌ !.
با چاوه‌روان بین و، بزانین چی رووئه‌دات!.

8/5/2019.




شارێك لە دوکەڵ … نەجم حەمە سەید

سلێمانی شەیتانێکە
فریوت دەدا و
رسوات دەکا
دەبێ هەر لە دوورەوە
بە ددانە زەردەکانی
پێبکەنی
بە بریقوباقی
چەرخوفەلەکی پێبکەنی
ئەگینا شێتت ئەکاو
سوێندیش ئەخوا
ئەڵێ من نەبووم
خەتای خۆت بوو
بۆ وەكو شەلاتیەکانم
دنیات بە فشقیات نەگرت
سلێمانی
سۆزانییەکی ناپاکە
هەر شەوەو لە ئامێزی
سوڵتانێکا رۆژ دەکاتەوە
بە رۆژیش
درەختەکانی سەیوان
ئاو ئەدا
سوێند بەخوێنی
خاکنشینەکانی ناوی دەخواو
خۆشی چاڵیان بۆ لێدەدا
ئاوهایە سلێمانی
کە بەناویشی تێپەڕیت
دەستت بە دڵتەوە بگرە
نەکا لە جێی خۆی
بترازێ
هاوڕێیەکی بێ وەفایەو
کەس ناناسێ
سلیمانی
هەتیوێكی
بێ خودان بوو
هەر زووش پیربوو




نمه‌ی ئه‌شك شنه‌ی گوڵه‌ … ستار ئه‌حمه‌د

له‌ چرۆیه‌كا شه‌ونمه‌ عه‌شقێك
ئه‌شكه‌ وشه‌ی بارانه‌
نیگاكان تارمایی گه‌ردو
سروه‌ی به‌یانی كاڵبوونه‌وه‌ن
شتنه‌وه‌ له‌نازی چڵ‌و
شۆڕبوونه‌وه‌ بۆ ناخی به‌رواره‌كان
به‌ره‌و بناری سه‌هه‌ندی ژوانگه‌
رامان له‌ په‌یوه‌ستی سنووره‌كان
گه‌ردیله‌یه‌كی وه‌فا بووم له‌ هه‌ناسه‌ت هه‌ڵزنام
له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانتانا مه‌زن ده‌بم‌و ده‌بمه‌ بولبولێ
سینه‌ی په‌ڕه‌ , ته‌لبه‌ندی شه‌وانه‌ی غوربه‌تییه‌
له‌ ده‌روازه‌ی سۆزێكه‌وه‌ چون پرشنگێ
گلینه‌كات ماچ ده‌كه‌م‌و
ئاوێزانی عومرت ده‌بم
ساڵانێك له‌ توانه‌وه‌ی شه‌كره‌ به‌فرو
به‌هارێك له‌ بارینی په‌پووله‌ی شیعر
ته‌مه‌نێك له‌ بیماری باڵداره‌كان
شه‌وانێك له‌ فڕینی هێلانه‌ی بابرده‌
هاوسزای گه‌ردانه‌ی دڵێكی دێوانه‌ن
حه‌ز به‌ تروسكه‌ی چیاكانا هه‌ڵده‌واسن
له‌ وشه‌ سۆزاویه‌كان وه‌ڕس ده‌بێ , نزا ده‌چنێ
بڕواكان له‌ خه‌ناوكه‌ی ده‌روونا ده‌سووتێن
یه‌كه‌م ژوانه‌ توانه‌وه‌ له‌ خوێنما ده‌توێته‌وه‌
روحم بارمته‌ی په‌یوه‌سته‌كانه‌و
به‌ره‌و جه‌سته‌ی سووتێنراوم هه‌ڵده‌فڕێ
له‌گڕا نێڵه‌م دێ
شه‌ونمێك ماچی زارم ناكا
توێشووی جوانیم له‌ شانما لاسه‌نگه‌
نامه‌یه‌كی شیعراوی ژوانگه‌یه‌ك به‌ باڵام نادوورێ
ترس خه‌ریكه‌ له‌گه‌ڵ وشه‌ زاخاویه‌كاندا
دورگه‌ی خه‌ونه‌كانم ده‌گرێته‌وه‌
هه‌ڵاتن له‌ به‌یانی
دواكه‌وتنی وه‌ڵامه‌ شه‌كراویه‌كان
له‌بیر چوونه‌وه‌و له‌ ئامێز نه‌گرتنی گوڵه‌ په‌یڤی هۆنراوه‌كانم
بێئاگایی له‌ په‌پووله‌ باڵژاكاوه‌كانی نه‌مامی دڵسۆزیم
بێهووده‌یی له‌ رێگه‌ به‌ ته‌فره‌ چنراوه‌كان‌و
خۆزگه‌ تاڵه‌كانی نێو شیله‌ی دوارۆژه‌ مردوه‌كان
له‌ نیگایه‌كی گۆشه‌ی تێڕوانینم ورد به‌ره‌وه‌
بزانه‌ خوناوی زاری پێنووسه‌كه‌م
هه‌نسكی كچێنی چۆن كردوه‌ به‌ كفن‌و
له‌ سایه‌ی سێبه‌ری عومری شادی ده‌چنێته‌وه‌
ده‌ترسم ئه‌و دڵه‌ت شێتانه‌ به‌ردباران كراوه‌
له‌ رووما دابخرێ‌و به‌ ئاواره‌یی سه‌ر بنێمه‌وه‌

ستار ئه‌حمه‌د




دەبێت پەکەکە ئەم هەلە لەدەستنەدات پێش ئەوەی ئەردۆگان دژیان بەکاری بهێنێت … زاهیر باهیر

هەواڵی گەورەی ئەمڕۆی سۆشیالمیدیا چوونی پارێزەرەکانی ئۆجەلان بوو بۆ ئیمراڵی .
ئۆجەلان لە 27/07/2011 مافی دیتنی پارێزەر و هەڤاڵەکانی. هەواڵەکەی ئەمڕۆ، هەواڵێکی گرنگ و خۆشە هیچ نەبێت گیانی سەدەها کەس لە مانگرتوان کە بۆ ڕزگارکردنی ئۆجەلان لە دۆخی بەندکردنی تەنهاییە، بەردەوامە بۆ شکاندنی مامەڵەی نامرۆڤانەی دەوڵەتی فاشی تورکیا.
لەگەڵ ئەوەشدا کە هەواڵێکی گرنگ و باشە نە ئاهەنگێڕانی دەوێت و نە پیرۆزباییکردن لە خۆو نە شتێکی دیکە . بەڵکو ئەوەی کە گرنگە بەکارهێنانی ئەم دەرفەتەیە بە گەڕانەوەی بە قازنجی کوردانی باکور و تورکیا هەمووی . ئەوەی ئاشکرایە ئەردۆگان زیرەکترین و فڵێڵبازترین سیاسیی سەردەمە و کردنەوەی ئەم دەرگایەش لەسەر ئۆجەلان بۆ قازنجی خۆیەتی و نابێت پشت نە بە حکومەتی ئاکەپە و نە بە دامەزراوەی دەوڵەتی تورکیا، ببەسرێت، ئەوان نایانەوێت وا بە ئاسانی کێشەی کورد لابەلابکەنەوە.

ئەزموونەکان دەبێت فێریان کردبێتین کە ئەردۆگان زەروورە بەم وەرچەرخانە، گەر بزانێت شەر لە قازانجێتی ئەوە بەردەوامی پێدەدات . لە شەڕەکەیا توانی تەواوی ئەو بەرنامەی کە هەیبوو بیخاتە کار کە سەپاندنی شەڕ بوو بەسەر پەکەکەدا هەم بۆ وێرانکردنی زیاتری کوردستان و هەڵکەندنی دانیشتوانی و هێنانەوەی شارەوانییە ئازادەکان بوو بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەت و گرتنی زۆرێك لە ئەندامان و دۆستانی هەدەپە بە هاوسەرۆك ئەندام پەڕلەمنانتارەکانیشیانەوە و کوشنتی خەڵکانێکی زۆرو گرتنی گەلێکی تر و هاندانی ئەوروپا و ئەمریکا لە دەرنەهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆریستان، پەکخستنی پرۆژەکانی دیکەی کورد لە باکور و .. . ئیدی شتێك نەما لە باکوردا کە ئەردۆگان و حکومەتەکەی بە گوێرەی پلانە داڕێژراوەکەی، نەیانکردبێت . ئێستاش بەم بڕیارە تازەیەی کە داوێتی شتێك نییە بەڵکو پێویستیێتی چونکە لە تەریكبوونی تەواودایە، ئەمەریکا و ئەوروپا بە هەڵوێستەکانی دڵخۆش نین و پەسەندی ناکەن، هێزی موعارەزە گەورەتر بوووەتەوە ، ئەستەنبول و ئەنقەرەی دۆڕاندووە، لە ڕوووی ئابووریەوە داکەوتووە، سیاسییەنیش خەریکە ڕوت و ڕەجاڵ دەبێت. لەبەر هەموو ئەمانە ئێستا پێویستی بەوە هەیە کە ڕێگا بدرێت کە ئۆجەلان ببینرێت و تا ڕادەیەکیش رەنگە بیەوێت فشەدانوسانێك لەتەك پەکەکەدا بکات، لەبەرئەوەی کە لە ئێستادا ئەمە لە قازانجێتی .

ئەی پەکەکە دەبێت چی بکات؟

پەکەکە دەبێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە، هەموو جۆرەکانی شەڕ بوەستێنێت تەنانەت ئەگەر یەکلایەنانەش بێت و ئەردۆگان هیچ هەنگاوێکی زیاتر نەنێت . دەکرێت ئەم هەلە بۆ پەکەکە ببێتە دەسبەرداربوونی بزوتنەوەی چەکداری و گواستنەوەی خەباتی هەم بۆ قۆناخی خەباتی جەماوەریانە و هەم بۆ شار و شارۆچکەکان و هاوکاری و کاری هاوبەشیی لە تەك کرێکاران و زەحمەتکێشانی تورکیا و ئەو ڕێکخراوە سۆشیالیستیانەی کە لەوێ هەن بکات . پەکەکە دەبێت چی تر بیانوو بە ئاکەپە نەدات لە وێرانکردنی زیاتری کوردستانی باکور و کوشتن و بڕین و ماڵکاولکردن و گواستنەوە و هەروەها بۆمباردکردنی خۆیان لە قەندیل و ئەو بەشەی باشووریش.
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە پەکەکە ئەوە تێبگات کە شەڕ ، شەڕو ماڵکاولیی و وێرانکاریی دەهێنێت و هەمیشەش بە قازانجی دەوڵەت و حکومەتەکەیی و چین و توێژاڵی باڵادەست و بە زەرەری کوردستان و کوردانی باکور و خەڵکانی هەژار و کرێکارانی تورکیا تەواو دەبێت و پێگەی ڕایسسیزم و فاشیزم بەهێز و بەهێزتر دەکات . ئیدی کاتی بای بایە لە بزوتنەوەی چەکداریی و سەرقاڵبوون بە کارو خەباتی جەماوەریی و چالاکی جەماوەریانەوە و کارکردنی جددی لەسەر پرۆژەی دیمۆکراتیکی کۆنفیدراڵیزم و پرۆژەی خۆسەریی و پرسی هاوسانی جێندەیی و کێشەی ئیکۆلۆجی.

Zaherbaher.com

زاهیر باهیر – لەندەن
06/05/2019




ئاراستەکانی ئۆپۆزسیۆن بوونی حیزبی شیوعی کوردستان … گۆران هەڵەبجەیی

لەم دەورەی پەرلەماندا حیزبی شیوعی کوردستان کە تاکە کورسیەکی بەدەست هێناوە، ئۆپۆزشیۆن بوونی خۆی ڕاگەیاند. واتە بەشداری لەم کابینە نوێیەدا ناکات کە بڕیارە مەسرور بەرزانی پێکی بهێنێت.
ئەم بڕیارە گەر چی درەنگ هات بەڵام بووە مایەی خۆشحاڵی قەواعیدی حیزب و جەماوەرەکەی کە بڕیارێکی درووست و پێوستیەکی هەنووکەیی قۆناغەکەیە .
ئەوەی جێگەی تێڕمانە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن بڕێک لەسەرانی پارتیەوە چەندین پێناسەی نا درووست بۆ معارەزەبوونی حیزب کراوە ، ئەمەش بە مەبەستی بێ بایەخکردنی ئەو هەڵوێستەی حیزبە .بەداخەوە هەندێک لە هاوڕێیانی سەرکردایەتی حیزبیش بەهەڵە پێناسەی موعارەزەبوونیان دەکرد . دیارە بەم بۆچوونە نادرووستانە هەوڵدەدرێت ڕەهەندو خەسڵەتەکانی معارەزەبوون لە سیاقی سرووشتی خۆی دووربخەنەوە تا هیچ دەورو کاریگەری نەبێت.

ئەوەی بڕێک ئاگاداری ڕەوشی سیاسی و ڕەوتی بەڕیوەبردنی دەسەڵات و ئەدای پەرلەمان بووبێت لە ساڵانی ڕابردوودا ،لە ژێر هەژموونی جووت حیزبی باڵادەستدا بۆی ڕووندەبێتەوە کە ئەو دوو حیزبە بەردەوام هەوڵیانداوە کە ئەو دامەزراوانەی گەرەکە لەژێر چاودێریدا بن ، لە بەهاو گرنگیان بەتاڵ بکەنەوە و بیانکەنە جەستەیەکی بێ بزاوات بێ کەڵک کە سەرکەوتووش بوون تێیدا.
گرنگە بپرسین کە حیزبمان چ ئاراستەیەک دەگرێت لە ئۆپۆزشیۆن بووندا وچۆن و بە چ میتۆدێک ئۆپۆزشیۆن دەبێت؟
ئاشکرایە کە ئەزموونی نزیکەی [30] ساڵی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی دەری خستووە کە سیاسەت و بەرنامەیان لە بواری ئابووریدا لەبەرژەوەندی چینێکی دیاریکراوی سەرمایەداری {هەڵتۆقاو}دایە کە تەنها بیر لە کۆکردنەوەی سامان دەکات، ئەویش بەڕێگەی نا یاسایی و ناشەرعی ،کە تێدا هیچ نرخ و بەهایەک بۆ ژیانی هاوڵاتیان دانانێت ، بەجۆرێک هەژاران تا دێت هەژارتر دەبن و ئەوانیش تا بێت سەرمایەکانیان کەڵەکەتردەبێت.
لەڕووی سیاسەت و پاراستنی خاک و نیشتمان پەروەریەوە، دیسان دەرکەوت کە لەکن ئەو دوو حیزبە لەبەرنامەو ئەجندایاندا شتێک نیە بەنێوی دۆزی کورد وپاراستنی خاکی کوردستان ، بەڵکو هەردەم ئەم چەمکەیان کردوەتە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان و بازرگانیان پێوەکردووە و هەرکات وڵاتانی دراوسێ{ئێران و تورکیا} و حکومەتەکانی عێراق بڕێک ئیمتیازاتیان پێدابن ،ئەودەمە دۆزی کوردو خاکی کوردستان و [ئاسایشی نەتەوەیی] یان هەراج کردووە.

جا لەم دۆخە نوێیەو لە دەمی دەستبەکاربوونی کابینەی مەسروردا، گەمژەییە گەر چاوەڕێی گۆڕانکاری لە ئەقڵیەت و سیاسەتیاندا بکەین و بیر لە دەسەڵات و پەرلەمانێکی تەواو جیاواز لەوانەی پێشوو بکەینەوە .
بۆیە پێویستەو زۆریش پێویستە ،حیزبمان بەدرێژایی هیڵ معارەزەیەکی جەسوور و سەرچڵ بێت و بەپێی بەرنامەیەکی تۆکمە و واقیعی ببێتە داکۆکیکاریکی سەرسەخت لە چینی هەژاران و کەم دەرامەتەکان و دژ بە سیاسەتە سەپێنراوەکانی سندوقی دراوی نیو دەوڵەتی بوەستێتەوە .ئەمەش تەنها یەک جۆر ئۆپۆزشێون دەخوازێت ویەک پێناسە هەڵدەگرێت کە بریتیە لە {ئۆپۆزشیۆنی شۆڕشگێڕانە} .

ئۆپۆزشیۆنی شۆرشگێرانەش نە سازش دەکات و نە نەرمی دەنوێنێت و نە سڵ لە دەسەڵات دەکاتەوە و نە گوێ بە فشارو هەرەشەکانی ئەو دەسەڵاتە دەدات. ئۆپۆزشیۆنی کاراو شۆڕشگێڕ یانی وەستانەوە بەڕووی هەر کردەو جوڵەیەکی دەسەڵات کە ناچێتە خانەی خزمەت و بەرژەوندی چینی کرێکارو خەڵکی هەژارەوە . ئۆپۆزشیۆنی جددی یانی ڕەخنە و ڕسواکردنی هەر هەنگاوێک کە سەروەری خاکی کوردستان و دۆزەکەی دەکاتە جێگەی مساومە .ئۆپۆزشیۆنی جددی و شۆڕشگێڕانە یانی بەئاگا هێنانەوەی دەسەڵات و چاودێریکردنی لە هەر خەمساردی و پشگوی خستنێک لە مەسەلەی داکۆکی سەربەخۆیی بڕیارو سیاسەتی درووستی کوردستانیانە .
ئیدی بەدەر لەم جۆرە ئۆپۆزشیۆنە هەر ناو و فۆرمێکی دیکەی ئۆپۆزشیۆن وەک{ ئۆپۆزشیۆنی ئیجابی یا نەرم} خۆ هەڵخڵەتاندنە و ناچێتە خانەی ئۆپۆزشیۆنەوە ،بەڵکو ئەوە ڕازیکردنی دەسەڵات و تەسلیم بوونە بە فشارەکانی، کە پێدەچێت لە ئایندەدا درووستببن .

دەسەڵات بۆئەوە دێتەکایەوە کە خزمەت بکات و ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکی داون جیبەجێیان بکات ، جا گەر لەم میانەدا کارێکی باشی کرد ،[ کە لەوبڕوایەدا نیم بیکات]، واتە بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردوە ،کە لەبەرنامەکەیدا هاتووە، بۆیە ئەوە کاری ئۆپۆزشیۆن نیە دەستخۆشی لێبکات ،یا بە دەسکەوتێکی مەزن هەژماری بکات، چونکە ئەوە ئەرکی ئەو نیە .
لە بەرامبەردا ئۆپۆزشین ئەرکی ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتە لەو کارانەی کە پێوستە ئەنجامیان بدات و ،ئەنجامی نەداون . یاخود وەستانەوەیە بەڕووی ئەو یاساو پێشنیارانەی لە پەرلەمان لەدژی بەرژەوەندی خەڵک دەردەکرێن..
گەرەکە ئۆپۆزشیۆن شلگیرانە لەتەک خەڵکی مافخوارو بەشمەینەتدا بێت و هەست بە ئازارەکانیان بکات و سەرسەختانە داکۆکی لە داخوزیەکانیان بکات . تەنها ئەم جۆرە ئۆپۆزشیۆن بوونە دەتوانێت حیزب بخاتە ئاستێکی باڵاوە و پێگەی خۆی بەهێزبکات و لەکن خەڵکی چەوساوە خۆشەویست و مەقبول بێت .

دیارە بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە گرنگە، لەسەر حیزبمان پێوستە هەموو ئۆرگانەکانی بخاتە کارو وەک یەکەیکی چالاک کاربکەن ،زۆر گرنگە لە هەموو ڕێکخراوەکانی حیزبدا لیژنەی کاری سیاسی وجەماوەری دابمەزرێن و هاوڕێ چالاکەکان ڕۆڵی تێدا بگێڕن. هاوکات ڕێکخراوە جەماوەریەکانی سەر بە حیزب ئەکتیڤ بکرێن و هەر ڕێکخراوێک و ئۆرگانێک لە بواری خۆیدا دەنگو ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت .
فاکتەرێکی دیکەی گەرنگ کە پێوستە حیزب ڕەچاوی بکات و کاری بۆ بکات ، هاودەنگی و هاوهەڵوێستی و کاری هاوبەشە لەگەڵ حیزب و لایەن و کەسایەتیە چەپەکان ،ئازادیخواز و دیموکرات خوزەکاندا ،لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش . ڕێپێوانەکانی سلیمانی و هەولێر بەبۆنەی [1] ی ئایارەوە دەریانخست کە کاری هاوبەش چەند گرنگی هەیە.
بۆ بەرجەستەکردنی ئۆپۆزشیۆن بوون ، حیزب پێویستی بە بڕیاری شۆڕشگێڕانەو بوێرانە هەیە ،هەروەها بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەش حیزبمان پێوستی بە کەسی بوێرو بەتوانا و شارەزا هەیە . بەداخەوە هاوڕێ دکتۆر محێدین ئەو کەسە نیە کە بتوانێت لە پەرلەماندا ئەو ڕۆڵە بگێڕێت کە لێی چاوەڕوان دەکرێت . لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا{5.8} بۆ دەنگدان لەسەر یاساکانی پەیوەست بە سەرۆکی هەریم ،چاوەڕێی ئەوەدەکرا کە لەدژ دەنگ بدات ،کە ئەوە سیاسەتی حیزبە ، لێ مەخابن هیچ مناقەشەیەکی نەبوو لەسەر بڕگەکان ،وەک ئەندامانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان تەنهادەستی بەرزدەکردوە دەنگی بە پێشنیاریک دەدا کە دژ بە سیاسەتی حیزب و بۆچوونی زۆرینەی قەواعدی حیزب بوو.

بێگومانم کە زۆرێک لە هاوڕێیانی سەرکردایەتی حیزب هاوڕانین لەگەڵ ئەم دەنگدانەدا، جا بۆیە گرنگە سەرکردایەتی لێکۆڵینەوە لەوە بکات کە بۆ هاوڕێ محێدین دەنگی بەو یاسایانە داوە.
گەر ئەو هاوڕێیە بەم جۆرە نوێنەرایەتی {ئۆپۆزشیۆن بوونی} حیزب بکات ،دەبێ لە ئێستاوە گومان لە سەر ئەو ئۆپۆزشیۆن بوونە بکەین ودەستی لێ بشۆین.
لە دەورەی ڕابردوودا کە حیزب ئۆپۆزشینیش نەبوو هەڵوێستەکانی لە چاو ئێستادا زۆر ڕادیکاڵانەترو بوێرتر بوو ،بە تایبەتی هەڵوێست و چالاکیەکانی ئەبو کاروان.
گەر حیزب ،بەتایبەتی سەرکردایەتی بڕیاردەر ،دەخوازێت بەجددی معارەزە بێت ، دەبێت ئەندام پەرلەمانەکەمان و هەموو ئۆرگان و هاوڕێیانی حیزب، جۆرێکی تر کار بکەن .

نابێت هەرگیز مجامەلەی دەسەڵات بکرێت تا لێمان نەڕەنجێت. هاوکات ناکرێت حیزب هەوڵی ڕازیکردنی دەسەڵات بدات و لەولاشەوە درووشمی داکۆکی لە خەڵک بەرزبکاتەوە. ئەمە دووشتی دژ بەیەکن ، لەسەر حیزب پێوستە یەکێکیان هەڵبژێرێت. جا بۆ ئەوەی حیزب بوونی خۆی وەک معارەزەیەکی کاراو دڵسۆز وازی بکات ،گەرەکە بەرەی خەڵکی هەژار هەڵبژێرێت. نابێ حیزب گوێ بەو پەرچەکردارانەی دەسەڵات بدات، مادام پێگەی معارەزەبوونی هەڵبژاردووە .




لە یادی نۆهەمین ساڵەی (بزوتنەوەی سەردەشت عوسمان بۆ بەرگری لە ئازادی) نادر عبدالحمید …

ئەوەی جێگە مەبەستی ئێمەیە لێرەدا باس کردن نیە لە خودی کەسایەتی سەردەشت عوسمان، بەرهەمەکانی و ترۆرەکەی وەک ترۆری سیاسی نوسەر و ڕۆژنامەنوسێک لە کوردستان، بەڵکو باسکردنە لە بزوتنەوەیەکی دیاریکراو کە بەکەسایەتی و ناوی ئەوەوە ناسراوە و چەند مانگێک درێژەی کێشاوە لە کوردستانی عێڕاقدا. ئەویش شەپۆلی ئەو خۆپێشاندانانە بوو کە بەدوای ترۆری ئەو لە سەرەتای مانگی ئایاری (٢٠١٠)دا سەری هەڵدا و تا کۆتایی ئەو ساڵە و بەدیاریکراوی تا سەرهەڵدانی بزوتنەوەکەی (١٧ی شوباتی ٢٠١١) درێژەی کێشا.

ئاسۆ و ئامانج و تواناکانی خستە ناو بزوتنەوەی (١٧ شوبات) و لەگەڵیا یەکی گرت وەیا بە دەربڕینێکی تر لە فۆڕم و شکڵی ئەو بزوتنەوە تازەیەدا درێژەی بەخۆیدا کە ئەویش دوو مانگی خایاند و سەرکوت کراو و پاشان کرایە دەستمایەی سات و سەودای ئۆپۆزیسیۆنی قەومی ئیسلامی ئەو کاتەی پێکهاتوو لە هەرسێ حزبی (گۆڕان.کۆمەڵ.یەکگرتوو) بۆ وەرگرتنی چەند ئیمتیازێک لە حکومەتی بنکەفراوانی هاوبەش لەگەڵ (پارتی) و (یەکیەتی).

گەرچی ناکرێ ئەم دوو لایەنەی کەسایەتی و بزوتنەوەکە لێکداببڕدرێن بەڵام ناشکرێ جیاوازی ئەو دوو بەش و پێکهاتە لە کێسی سەردەشت عوسمان پەردەپۆش بکرێن. خودی سەردەشت تا ئەوکاتەی لە ژیاندا بوو، دەستی نەبوو لە وەڕێخستن و شکڵپێدانی بزوتنەوەیەک کە بەناوی خۆیەوە ناسرا، بەڵکو خۆی وەک نوسین و بەرهەمە فکریەکانی ڕەخنەیەکی ڕادیکاڵی بەرجەستە دەکردەوە لە دەسەڵات، بەو مانایە خودی خۆی سەر بە بزوتنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بوو لە دەسەڵات.

“پارتی” بەهاوکاری “یەکیەتی” لە حکومەتی هاوبەش و پەیمانی ستراتیژی نێوانیاندا، وە بەپشتیوانی ئیسلامی سیاسی و مەلای مزگەوتەکان لە بەرەیەکی کۆنەپەرستی ڕانەگەێندراودا کۆببونەوە و درێغیان نەدەکرد لە تەنگپێهەڵچنینی ڕۆژنامەکان، ڕاوەدوونانی نوسەران و دەنگی ئازادیخواز، گرتن و دادگایی کردن، وەستاندنی چەند زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی، فتوادان دژی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و ڕاگرتنی هەندێکیان بەناوی لادان لەخەتی سوری “پیرۆزیە ئاینی و نەتەوەییەکان”، گرتن و شکەنجەدانی هەڵسوڕاوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٦، تیرۆری نوسەران و ڕۆژنامەنوسانی وەک (عەبدولسەتار تاهیر شەریف)، (سۆرانی مامە حەمە) و (سەردەشت عوسمان) و دواتریش (کاوە گەرمیانی).

سەرباری گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی وەک ئاو، کارەبا خەستەخانە و داودەرمان، ترس و تۆقاندن و هەڕەشە ئامادە بوو لەهەر ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنوسێک کە بابەتێک لە دژی “پیرۆزیە نەتەوەییەکان” بڵاوبکاتەوە، هەروەک ڕۆژنامەی “خەبات” ئۆرگانی “پارتی” لە ژماره‌ (٣٥٤٢) هەڕەشەنامەیەکی بەناوی (گه‌نجانی داکۆکیکار له‌ سه‌روه‌ریی و پیرۆزییه‌کانی کوردستان) بڵاوکردەوە کە بەئاشکرا نوسیبوی دەست دەدەینە کوشتوبڕی لەبەرامبەر ڕەخنە لە “پیرۆزیە نەتەوەییەکان”. بەمپێیە بەرەی دەسەڵاتدار و کۆنەپەرستی پێکهاتوو لە هێز و حزبە بورژوا قەومی و ئیسلامیەکان، توانیبویان فەزای ئاوەڵای سیاسی لە کوردستان لە مەنگەنەی بدەن و بەرتەسکی بکەنەوە، تا ئەو ڕادەیە کە پەیامی خۆیان ڕاشکاوانە و بوێرانە ڕاگەێنن و بەهەر کەسێکی ناڕازی بڵێن دەمتان دادەخەین، تیرۆرتان دەکەین و بە تیرۆریستیشتان لەقەڵەم دەدەین.

ئەمە ئەو هەلومەرجە بابەتیە بوو کە بەرەیەکی ڕانەگەێندراوی خۆبەخۆیی لە بەرامبەریا وەک بزوتنەوەیەکی هەموو بەهەمووی چین و توێژی جۆراوجۆر و ڕەوت و مەیلی فکری و سیاسی و حزبی جۆراوجۆر شکڵی گرت هەر لە چەپ و ڕادیکاڵەوە بیگرە تا نوسەر و ڕۆشنبیری لیبڕاڵ و ناسیونالیستی ناڕازی، تا حزب و هێزی قەومی و ئیسلامی دەرەوەی دەسەڵات کە بەدوای دۆزینەوەی جێگەپێیەوە بوون لە ناو دەسەڵاتدا.

بەڵێ هەموو ئەمانە تەنها لە ڕەخنە لە دەسەڵات و بەرپەرچدانەوەی تەنگپێهەڵچنینەکانی و دانانی لەمپەرێک لەبەردەم دەست درێژی زیاتریدا بۆ سەر ئازادیەکان، خاڵی هاوبەشیان هەبوو، لەوە بترازایە هەر لایە و ئاسۆ و ئامانج و شێوازی خەباتی جیابوو لەوانی دی. ترۆری سەردەشت عوسمان بوو بە هەوێنی شکڵگیری ئەو ناڕەزایەتیە گشتیە هەمەلایەنە جەماوەریە لە بزوتنەوەیەکدا، خودی ترۆری سەردەشت عوسمان و بەدوای ئەو ترۆرەشدا شکڵگیری بزوتنەوەیەک بۆ بەرگری لە ئازادی بەناوی سەردەشت عوسمانەوە بەرهەمی بارودۆخێکی مێژوویی بوو لە خەباتی فکری و سیاسی لە کوردستان بۆیە هەم ترۆرەکە و هەم بزوتنەوەکەی دیاردەیەک بوون کە بەچڕوپڕی دەربڕی ئەو چرکە ساتە مێژووییەی کوردستان بوون. ئەم بزوتنەوەیە لە هەناوی خۆیدا هەڵگری چەندین ئاسۆی فکری و سیاسی و سوننەتی خەباتکارانەی جیا و دژ بەیەک بوو، لەناوەڕۆکدا ناڕەزایەتیەکی دیموکراتیک و ئازادیخواز، پێکهاتەکەشی لێکهەڵپێکراوی دیموکراسی شۆڕشگێر و دیموکراسی لیبراڵ بوو لەناو یەکەیەکدا کە بزوتنەوەکە بوو.

کۆتایی نیسانی ٢٠١٩

تێبینی: ئەم وتارە لە ژمارە یەکی ڕۆژنامەی (ڕەوت) کە بە چاپی وەرەقی لە کوردستانی عێڕاق دەردەچێت، لە ١-٥-٢٠١٩دا بڵاوکراوەتەوە.




…نیگه‌رانییه‌كانی كچێكی یاخی … مه‌لاك نه‌والی و: موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاله‌بانی

په‌یمانگه‌م به‌ ته‌واوه‌تی به‌جێ هێشت. ئه‌و ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵ (هاله‌)دا زۆردواین. گێژبووین، له‌كاتێكدا هه‌ردووكمان له‌ پشتی شووره‌ی په‌یمانگه‌كه‌وه‌ تێنووسه‌كانی فێرگه‌مان ڕاخستبوو و لێی ڕاكشابووین، هه‌موو ئه‌و پاكه‌ته‌ جگه‌رانه‌ی كڕیبوونی هه‌ر یه‌كه‌و چێژی له‌ چێژی جگه‌ره‌كانی دیكه‌ جیاوازتربوو.
ده‌زانیت (تاهیر بن جه‌لوون) چی له‌باره‌ی جگه‌ره‌وه‌ گوتووه‌: (من ئه‌و جگه‌رانه‌م خۆش ده‌وێت كه‌ بۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و دوورترین دووراییم ده‌به‌ن، ئه‌و جگه‌رانه‌ مێشكێكم پێ ده‌به‌خشن تێكه‌ڵی و پێكه‌ڵی تێدا ئاڵۆزتر ده‌بن و پشێوی تێدا گه‌شه‌ ده‌كات).
(هاله‌) به‌ خاڵه‌كه‌ی سه‌ر برۆی ڕاستی و هه‌ردوو چاوییه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئاره‌زوویان لێ داده‌چۆڕێت و پاشه‌ڵێك و دوو سمتی ورووژێنه‌ر‌یه‌وه‌ زۆر جوانه‌. ئه‌و بۆنه‌یه‌م خۆش ده‌وێت كه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ نییه‌. ته‌نیا له‌ گه‌ردن و له‌نێو هه‌ردوو مه‌مكیدایه‌. كاتێك ناسیم له‌ خانه‌ی لاوان خه‌ریكی قۆشمه‌كاری بووین. ئه‌و كاته‌ ته‌نیا ڕۆمانه‌كانی (عه‌بیر)ی ده‌خوێنده‌وه‌، كه‌چی ئێسته‌ شه‌یدای چامه‌كه‌ی (عه‌بدولڕه‌حمان كافی بووه‌).. پێكه‌وه‌ كتێبه‌كه‌ی (شێخ نه‌فزاوی)مان خوێنده‌وه‌و پێكه‌وه‌ به‌ شادییه‌وه‌ سوپاسگوزاریمان دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ چێژی گه‌وره‌ی پیاوانی له‌ هه‌رامه‌ی ئافره‌تاندا كۆكردووه‌ته‌وه‌و چێژی گه‌وره‌ی ئافره‌تانیشی له‌ هه‌رامه‌ی پیاواندا كۆكردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌ركراین كاتێك سه‌رپه‌رشتیاری په‌یمانگه‌كه‌ هێرشی بۆ هێناین و ئه‌و په‌رتووكه‌ی لا بینین. سێ ڕۆژمان به‌ سه‌ردانی كۆڵانی پینه‌دۆزان له‌ پایته‌خت به‌سه‌ربرد تا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌ناو په‌رتووكه‌كاندا هه‌ڵوه‌سته‌ بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی په‌رتووكفرۆشه‌كه‌ پێ بزانێت شیعره‌كانی (عه‌لییه‌ی كچی مه‌هدی)و (ته‌وقی حه‌مامه‌)ی ئیبن حه‌زمم دزی.. به‌شاره‌ كۆنه‌كه‌دا سووڕاینه‌وه‌و‌ بازاڕی (قه‌رانه‌)م زۆر خۆش ویست. به‌ به‌رده‌م هۆڵه‌كانی سینه‌مادا تێپه‌ڕین. (هاله‌) باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه‌ سینه‌مای خۆش ده‌وێت و چه‌ندی حه‌ز لێیه‌ ببێته‌ ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی. منیش باسی (سه‌مۆئێل شه‌معۆن) و خه‌ونه‌ سینه‌ماییه‌كه‌ی و ڕۆمانه‌كه‌ی (ئێراقییه‌ك له‌ پاریس)م بۆ باس كرد، به‌ڵام به‌لایه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو.
نغرۆی ناو خه‌ون بووبوو. ئه‌و ڕۆژه‌ ماڵئاواییم لێ كرد له‌كاتێكدا هه‌ردووكمان له‌ پشتی شووره‌ی په‌یمانگه‌كه‌وه‌ تێنووسه‌كانی فێرگه‌مان ڕاخستبوو و لێی ڕاكشابووین.
ـ به‌رده‌وام پێوه‌ندیم پێوه‌ ده‌كه‌یت، ئه‌دی وه‌نییه‌؟
ـ به‌ڵێ، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بڕۆم ئه‌م بڕگه‌یه‌ی (جان جینێ)ت بۆ ده‌خوێنمه‌وه‌: (پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سلڤادۆر شه‌ش مانگ درێژه‌ی كیشا، پێوه‌ندییه‌كی زۆر جوان نه‌بوو، به‌ڵام به‌پیتترین پێوه‌ندی بوو. ئه‌و جه‌سته‌ لاوازو ئه‌و ده‌م و چاوه‌ ڕه‌نگ زه‌ردو ئه‌و ته‌ڵه‌ ته‌ڵه‌ ڕیشه‌ جێ گاڵته‌جاڕیانه‌ی چه‌ناگه‌یم خۆش ویست. چاوی لێم بوو، به‌ڵام شه‌وانه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی مۆمێك پانتۆڵه‌كه‌یم له‌ ئه‌سپێ ده‌دۆزی).
به‌ڵام وێ گوێی به‌وه‌ نه‌ده‌دا كه‌ ده‌مخوێنده‌وه‌. هه‌ندێك جار به‌ ڕوومدا هه‌ڵده‌شاخی:
(بۆچی تۆ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سووریت ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانخوێنیته‌وه‌ سه‌رنجی من ڕابكێشن)!.
حه‌ز له‌م وه‌ڵامه‌ ده‌كه‌م و زۆر پێده‌كه‌نم. به‌سه‌ریدا داده‌نووشتێمه‌وه‌و ماچی ده‌كه‌م. چه‌ند بۆنی تۆم خۆش ده‌وێت. چه‌ند ئه‌و حه‌زه‌ی تۆم خۆش ده‌ویت كه‌ حه‌زت له‌ ماتۆڕسكله‌. پانتۆڵه‌ جوانه‌كانی تۆم خۆش ده‌وێت كه‌ كارێكی ئه‌وتۆ ده‌كه‌ن شته‌كه‌ت له‌ پێشه‌وه‌ جوان ده‌ركه‌وێت. ئه‌و خه‌ونه‌م خۆش ده‌وێیت كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌یت گه‌شتی مه‌كسیك بكه‌یت و ئه‌و ئاره‌زووه‌م خۆش ده‌وێیت كه‌ (مارلین مۆنرۆ)و (ئیدیس بیاف) و (لۆرا فابیان) سه‌رنجیان ڕاكێشاویت، خوات له‌گه‌ڵ ئه‌ی ساویلكه‌ی جوان.
ئه‌و ڕۆژه‌ی په‌یمانگه‌م به‌ ته‌واوه‌تی به‌جێ هیشت، دایكم ته‌واو بوورایه‌وه‌.
ـ په‌یمانگه‌ به‌جێ ده‌هێڵیت و تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆریا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌.
ـ نه‌فره‌ت له‌ به‌كالۆریا.كێ پێی گوتوویت من چاوه‌ڕوانی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ ده‌كه‌م..هه‌موو ئه‌م په‌رتووكانه‌ی كه‌ هه‌من جێگه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌ بێ به‌هایانه‌ ده‌گرنه‌وه‌.
ـ ئاشكرایه‌ په‌رتووك مێشكی تێك دایت و له‌ڕێ لایدایت. ئه‌ی له‌ڕێ لاده‌ر له‌وه‌ دڵنیا به‌ ڕۆژێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌و ده‌بینیت هه‌ر هه‌موویان بووگن به‌ كۆمه‌ڵێك خۆڵه‌مێش.
(سوعاد) هه‌رگیز ئه‌و كاره‌ ناكات. وێ ڕكی له‌و په‌رتووكانه‌یه‌ كه‌ شوێنێكی زۆری ژووره‌كه‌م داگیرده‌كه‌ن. وێ به‌رده‌وام سه‌ری له‌وه‌ سوڕماوه‌ كچه‌كه‌ی چی به‌م هه‌موو په‌رتووكانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌بینێت به‌ناو ژووره‌كه‌دا په‌رت و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.. تۆزه‌كه‌یان ده‌ته‌كێنێت و ڕیزیان ده‌كات و ڕاهاتووه‌ ڕێكیان بخات و نازانێت چییان تێدایه‌. په‌رتووكه‌ زۆر گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه‌كاندا پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌، په‌رتووكه‌كانی دیكه‌ به‌ قه‌واره‌ بچووكتره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدی كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆمانن.. هه‌رچی قه‌واره‌ بچووكتره‌كانه‌‌ ئه‌وانه‌ دیوانه‌ شیعرن، به‌م شێوه‌یه‌ ڕیزبه‌ندی ئه‌زبه‌ر كردووه‌..
ـ من ده‌بمه‌ نووسه‌رو ئه‌گه‌ر له‌ په‌یمانگه‌و زانكۆكان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌م مێشكم ده‌بێت به‌ به‌ردو هیچ فێرنابم و شتێكی به‌سوود بۆ خه‌ڵكی نانووسم.
ـ ئه‌ی كچی سۆزانی ئه‌م هه‌موو شتانه‌ چی ده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریات هه‌بێت.
ـ (جان جینێ، فۆكنه‌ر، هنری میلله‌ر) بڕوانامه‌یان نه‌بوو. ده‌یگوت مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌م ده‌كرد په‌یامی من له‌ فێرگه‌ گاڵته‌كردن به‌ مامۆستاو پرۆگرامه‌ پڕووكێنه‌رو زۆر تونده‌كان بێت كه‌ له‌ توندی پیاوه‌ پیره‌كان ده‌چوو، ئه‌وانه‌ی له‌ لێواری گۆڕ نزیك بوونه‌ته‌وه‌. (بۆرخێس) گاڵته‌ی به‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌كان ده‌كرد. (جیمس جویس)، (هه‌منگوای)، محه‌مه‌د شوكری (نانی ڕووت)ی به‌ هۆی ئه‌و ژیانی كوڵه‌مه‌رگییه‌وه‌ نووسی كه‌ گوزه‌راندوویه‌تی، هه‌روه‌ها (محه‌مه‌د زه‌فزاف، محه‌مه‌د خه‌یره‌دین، عه‌ققاد، به‌یره‌م توونسی، عه‌لی دوعاجی، محه‌مه‌د ماغووت، حه‌ننا مینه‌، گۆگۆل، ڕابلێ‌، ڕامبۆ، گۆركی، ماركیز، ئه‌ندرێ‌ مارلۆو دوستۆیڤسكی).
ـ به‌ڵام ئه‌و هه‌موو كه‌سانه‌ كێن؟
دایكم ماوه‌یه‌كی دوورودرێژی ئه‌و هاوینه‌ به‌بێ‌ ده‌نگی هه‌ر ده‌گریا، شێتانه‌ به‌ نووستوویی، یان بێداری، یان ئه‌و كاته‌ی چێشتی لێ بنایه‌، یان جلی هه‌ڵخستایه‌، بزنه‌كانی بۆ كێڵگه‌ دووره‌كان له‌ پێش خۆ دابایه‌، یان له‌ژێر دار زه‌یتوونێكدا دانیشتبایه‌، هه‌ر ده‌یگوت:

ـ سۆزانی كچی سۆزانی، سۆزانی كچی سۆزانی.
ئه‌و په‌رتووكه‌ی ئه‌و هاوینه‌ بوو به‌ سه‌رچاوه‌م (نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ ئه‌زموونی ڕۆماننووسی) حه‌ننا مینه‌ بوو، ئه‌و ڕۆماننووسه‌ی خه‌ڵكی لازقییه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی كوله‌مه‌رگی و زانین ده‌كاته‌وه‌ بۆ نووسه‌ر. باسی (نازم حیكمه‌ت)ی هاوڕێی ده‌كات و ده‌ڵێت: (نازم حیكمه‌ت هه‌ستی به‌ نه‌زانینی ڕاسته‌قینه‌ ده‌كرد، له‌كاتێكدا به‌ درێژایی ساڵانی دوورودرێژی له‌ناو به‌ندیخانه‌دا مانگی پازده‌ په‌رتووكی ده‌خوێنده‌وه‌. له‌ نه‌زانینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خۆم تۆقیم و خه‌ریك بوو ده‌ست به‌ گریان بكه‌م ئه‌وه‌ند تووڕه‌بووم. له‌وه‌ گه‌یشتم كه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك نه‌زان بووم. چونكه‌ زانیارییه‌كانم له‌باره‌ی ڕووه‌ك و زینده‌وه‌رو كانه‌كان و فیزیۆلۆجیا و فیزیك و كیمیاو كۆمه‌ڵێك شتگه‌لی دیكه‌ له‌ زانیاری كابرایه‌كی نه‌خوێنده‌وار تێنه‌ده‌په‌ڕین). ڕۆماننووسی خه‌بات و شادی درێژه‌ به‌ قسه‌كانی ده‌دات: (كاتێك بۆ شاره‌كه‌م لازقییه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كاتی خۆم له‌ قاوه‌خانه‌و مه‌یخانه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌م. له‌گه‌ڵ لاوان و به‌ ته‌مه‌نان و كرێكارو ده‌ریاواناندا تێكه‌ڵ ده‌بم و به‌ دوو گوێی واڵاوه‌ گوێ‌ ڕاده‌دێرم و بێ ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ گرنگ بێت (مه‌ی)یان بۆ تێده‌كه‌م و به‌م شێوه‌ قوربانی به‌ پاره‌و به‌ پشووی خۆم ده‌ده‌م تا شتێك فێربم له‌وه‌ی بۆم ده‌گێڕنه‌وه‌).
ـ (مارگرێت دۆراس)م ناسی و به‌هۆی ڕۆمانه‌كه‌یه‌وه‌ (ئاشق) زۆرم خۆش ویست، زۆرتریش فلیمه‌كه‌یم خۆش ویست، ڕه‌نگه‌ (سوزان سۆنتاگ)ی ئه‌مه‌ریكیشم خۆش ویستبێت.

له‌ په‌رتووكی (له‌دایكبوونێكی دیكه‌)دا، كه‌ ڕۆژژمێری ڕۆژانه‌یه‌ له‌ نێوان 1947 تا 1963 نووسیویه‌تی و كچه‌كه‌ی پاش مردنی دایكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌. باسی دایكی ده‌كات: (دایكم تا ڕاده‌یه‌كی زۆری سه‌رنجڕاكێش خۆڕاگربوو). زۆرتر له‌وه‌ی له‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی هه‌ڵوه‌سته‌ی پێ كردم ئه‌و لایه‌نه‌ بوو كه‌ گیانێكی گه‌نجانه‌ی هه‌بوو، تا ئه‌و كاته‌یش به‌ نێو ته‌مه‌ندا چوو، هه‌ر له‌ هه‌مان جه‌نگی دژ به‌ جیهان و دژ به‌ خۆی به‌رده‌وام بوو. هه‌ستی ده‌كرد له‌ هونه‌ره‌كاندا ده‌ستڕۆیشتووه‌ و، بڕوایه‌كی زۆری به‌ دروستی بڕیاره‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی هه‌بوو، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر تینووی زانین و فێربوون بوو. هاوكات ئاماژه‌ به‌ پێوه‌ندییه‌كانی دایكی ده‌كات له‌گه‌ڵا (ئێچ)ی ده‌سته‌ خۆشكی له‌كاتی خوێندنی زانكۆ له‌ كالیفۆرنیا، پاشان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خانمه‌ نووسه‌ری شانۆیی (فۆرنیس).
(سۆنتاگ) له‌ ڕۆژژمێره‌كانیدا به‌ ڕسته‌ی كورت و پوخته‌ بیروبۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی كۆكردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و میوزیكانه‌ی جاروبار گوێیان لێ ده‌گرێت. دیداره‌كان. لیستی ئه‌و په‌رتووكانه‌ی كه‌ ده‌بێت بیانخوێنێته‌وه‌..
به‌رده‌وام ئاره‌زووم بۆ لای ڕۆژژمێرو دیداری ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و شاعیران ده‌چوو. زۆرم ئاره‌زوو ده‌كرد زانیاری له‌باره‌ی ژیانی نووسه‌ره‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ بزانم به‌تایبه‌تی زانیارییه‌ ورده‌كان. ئه‌و هاوینه‌ زۆرم هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌بمه‌ نووسه‌ر. جگه‌ره‌یه‌كم به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرت وه‌ك (سیمۆن دی بۆڤوار) له‌ دیدارێكدا. یان له‌گه‌ڵا هه‌ندێك لاودا گاڵته‌م ده‌كرد، وه‌ك چۆن وێ‌ له‌كاتی هه‌رزه‌ییدا وای ده‌كرد كه‌ له‌ ڕۆژژمێری كچێكی سه‌نگیندا باسی كردووه‌، یان به‌ دوای چاكه‌تێكدا ده‌گه‌ڕام له‌وه‌ی (سوزان سۆنتاگ) له‌ دیدارێكدا له‌به‌ری كردبوو، یان شه‌بقه‌یه‌كی كۆن وه‌ك شه‌بقه‌كه‌ی (مارگریت دۆراس) له‌ ڕۆمانی (ئاشق)دا. شه‌یدای ئه‌م ورده‌كارییانه‌ بووبووم، هه‌ندێك جاری دیكه‌ نائومێدی دایده‌گرتم كه‌ ناتوانم یه‌ك ڕسته‌ی جوانیش بنووسم مادامه‌كی لێره‌م له‌ناو ئه‌م زه‌لكاوه‌داو بۆ شوێنێكی دیكه‌ی به‌جێ‌ ناهێڵم. هاوارم ده‌كرد: ده‌بێت بچمه‌ ده‌ره‌وه‌. گه‌شت بكه‌م. له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بڕۆم و پیاسه‌ بكه‌م و له‌گه‌ڵ پیره‌ژناندا دانیشم تا بۆم باس بكه‌ن ڕۆژگار چی به‌سه‌ر هێناون. به‌ناو شارو شه‌قامه‌ بێ كۆتاییه‌كانی جیهاندا بزرببم. خۆم مه‌ست بكه‌م. ئه‌وینداری بكه‌م، به‌ڵام هه‌ركه‌ ده‌رگه‌ بكه‌مه‌وه‌ (سوعاد) ده‌بینم هێرشم بۆ ده‌هێنێت.
ـ كچی سۆزانی بۆ كوێ‌ ده‌ڕۆیت؟؟؟
كارێكم له‌ كارگه‌یه‌كی بچووكدا دۆزییه‌وه‌ زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانی كیژی هه‌رزه‌كارو ئافره‌تگه‌لی به‌مێردبوون. كاره‌كه‌م له‌گه‌ڵ كچه‌كاندا بوو. چه‌ندم ڕك له‌كاركردن بوو له‌گه‌ڵیان. ساردو وشك بوون. بالۆك ده‌م و چاوی داپۆشیبوون. دانیان زه‌ردو بۆنی ئاره‌قه‌ له‌ بن باڵیانه‌وه‌ ده‌هات، هه‌موویان ته‌مه‌نیان له‌نێوان بیست ساڵاندا بوو، هیچ هه‌ستێكم به‌رانبه‌ریان نه‌ده‌جووڵا ته‌نیا بێزهاتنه‌وه‌ نه‌بێت.
(نه‌بیهه‌) ئافره‌تێكی په‌نجا ساڵه‌ی دوو چاو سه‌وزه‌ كه‌ ئاڵۆشییان لێ ده‌بریسكێته‌وه‌، به‌ژن كورت و جه‌سته‌ قه‌ڵه‌و. وێ‌ وای داده‌نێت كه‌ جه‌سته‌ی قه‌ڵه‌و له‌ناو جێگه‌دا په‌سه‌ندتره‌. جارێكیان له‌ ژووری قاوه‌ڵتی بووین (نه‌بیهه‌) ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی گێڕایه‌وه‌: شه‌وێك له‌ شه‌وه‌ تاریكه‌كان كه‌ ته‌نانه‌ت دزانیش له‌و شاوانه‌دا ناچنه‌ ده‌ره‌وه‌، (شه‌له‌بییه‌) هاواری كرد كه‌ خوشكی زاوا بوو:
ـ بووكێ‌ هه‌ڵات!
كه‌س له‌ چوارده‌وری ئه‌و ئاگره‌ی هه‌ڵیانگیرساندبوو نه‌ما. پیاوه‌كان به‌ تفه‌نگ و سه‌گی پاسه‌وانییه‌وه‌ به‌ره‌و كێڵگه‌ نزیك و دووره‌كان تێیانته‌قاندو، هاواری ئافره‌تانیش بڵند بووه‌وه‌و كیژه‌كانیش به‌نهێنی ده‌ستیان به‌ چرپه‌ چرپ كرد:
ـ لێی ترساوه‌.
ـ جارێكیان بینیم له‌ پشتی ماڵه‌وه‌ میزی ده‌كرد، هه‌رامه‌كه‌ی له‌ دار ده‌چوو.
ـ به‌سته‌زمانه‌ ته‌نیا پێستێكه‌و ئێسكه‌كانی داپۆشیوه‌. چۆن به‌رگه‌ی دارێكی گه‌وره‌ ده‌گرێت.
هه‌ندێك له‌ پیاوه‌كان گوتیان:
ـ بووكێ‌ شوێن بزره‌، به‌رازه‌ كێوی خواردوویه‌تی.
هه‌رچی زاواكه‌یش بوو تا به‌یانی به‌ناو گونده‌كه‌دا گه‌ڕا هیچی نه‌دۆزییه‌وه‌ ته‌نیا با نه‌بێت. هه‌ركه‌ ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌ی كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ند شه‌كه‌ت بوو یه‌كسه‌ر خۆی به‌ عه‌رددا داو نه‌یده‌توانی بجووڵێته‌وه‌. له‌ناكاو بینی بووكه‌كه‌ له‌ناو جێگه‌كه‌دا نووستووه‌. سواری كۆڵی بوو و نه‌فره‌تی له‌و شوێنه‌ كرد لێوه‌ی هاتووه‌.
ـ كچی سۆزانی خۆ هه‌رامه‌یه‌كی جوانت نییه‌ تا هه‌ڵێیت!.
(عه‌زیزه‌) ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن چل ساڵانه‌، چاوی ورووژێنه‌رو لێوو سینگ و پێكه‌نینی ناسك، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ به‌ ئاڵۆش و ئاره‌زووی ده‌كه‌ن كه‌ به‌رگه‌ ناگرن. خۆش دووه‌. ته‌نانه‌ت له‌ بابه‌ته‌ بێ بایه‌خه‌كانیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ هه‌رگیز له‌و شته‌ تێرناخوات.
عه‌زیزه‌ كچی (موهه‌زه‌ب)ـه‌، شتی زۆرم له‌باره‌وه‌ بیستووه‌.
له‌ گونده‌كه‌دا به‌وه‌ ناسرابوو كه‌ ڕوخسارێكی سوورو سپی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی له‌ دایكی بۆ به‌جێ‌ مابوو (كه‌ خه‌ڵكی شاری نابل بوو)، به‌ درێژایی كات ده‌یخوارده‌وه‌و سه‌رخۆش بوو، به‌و هۆیه‌وه‌یش له‌و كارگه‌ی مه‌ی دروست كردنه‌یان ده‌ركرد كه‌ ئه‌و كات داگیركاران به‌ڕێوه‌یان ده‌برد.
له‌ قرچه‌ی گه‌رمادا ده‌چووه‌ ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ بیره‌ی خواردبووه‌وه‌ له‌تری ده‌بردو، له‌ناو ئه‌و خانووانه‌ی پیاوه‌كانیان بۆ كاركردن له‌ كێڵگه‌ دووره‌كان به‌جێیان هێشتبوون به‌دوای سه‌ركێشییه‌كدا ده‌گه‌ڕا. چه‌ندان جار له‌ به‌ندیخانه‌ توندكراوه‌ به‌هۆی ئه‌و كیژانه‌ی له‌ گونده‌كه‌، یان له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌كرده‌ سه‌ریان. جارێكیان له‌ گوندێكی دوور له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان كاری ده‌كرد. له‌وێ‌ كیژێكی ته‌مه‌ن چوارده‌ ساڵان ورووژاندبووی كه‌ گه‌نمی دروێنه‌ ده‌كرد. ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێری كرد تا ڕۆژێكیان چووه‌ ناو حه‌وشه‌كه‌یانه‌وه‌. بێ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگه‌یان لێ بێت خۆی پێ گه‌یاند، ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌س له‌وانه‌ی گوێیان له‌ هاواره‌كه‌ی بوو نه‌یتوانی له‌ژێر چنگی ده‌ربهێنێت، ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ ئاره‌زووی خۆی پێ دامركانده‌وه‌.
(موهه‌زه‌ب) تا ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ حه‌فتا ساڵانیش هه‌ر ده‌یخوارده‌وه‌. له‌ ئێواره‌كانی هاویندا مێزێكی گه‌وره‌ی داده‌ناو به‌ بوتڵه‌ بیره‌و گۆشتی برژاوو شووتی و میوه‌ ده‌یڕازانده‌وه‌و، ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه‌ی خۆی بانگ ده‌كرد كه‌ له‌ ماوه‌ جیا جیاكانی ژیانیدا ناسیونی، تا ئه‌و كاته‌ی ژنی كوڕه‌كه‌ی تووڕه‌بوو، كه‌ ئافره‌تێكی زۆر ناشیرینه‌و به‌رده‌وام جلی ڕه‌شی ده‌پۆشی و ڕقی له‌ پێكه‌نین ده‌بووه‌وه‌، ڕۆژی به‌ نووشتانه‌وه‌و كڕنووش بردن به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ كوته‌كێكی ئه‌ستووره‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌رو خوانه‌كه‌ی لێ تێك و پێك دا.
ـ ئه‌ی پیره‌مێردی پیسۆك كه‌ی تۆبه‌ ده‌كه‌یت.
ئه‌و هاوینه‌ی په‌یمانگه‌م تێدا به‌جێ‌ هێشت ڕۆمانێكی دیكه‌م دۆزییه‌وه‌: (ڕێگه‌ی تووتن)ی نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی (ئه‌رسكین كالدوێل).. ڕه‌نگه‌ ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ جوانترین بڕگه‌ی ئه‌و ڕۆمانه‌ بێت:
(ئه‌و قایشه‌ لاستیكییه‌ی ناوه‌وه‌ كه‌ جیته‌ر ویستی پینه‌ی بكات خه‌ریك بوو ده‌پتوركا. ته‌نانه‌ت تایه‌كانیش په‌ڕپووت بووبوون. پێده‌چوو ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌ فۆرده‌ی كه‌ ئه‌و ساڵه‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه‌ چوارده‌ ساڵا نه‌توانێت له‌سه‌ر هه‌ر چوار تایه‌كانی خۆی بگرێت تا جیته‌ر تایه‌ لاستیكییه‌كه‌ نه‌خاته‌وه‌ شوێنی خۆی. بۆنیتی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ حه‌وت، یان هه‌شت ساڵ ده‌بوو بزربووبوو. ده‌عامییه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی كه‌ بێجگه‌ له‌و هیچی دیكه‌ی نه‌مابوو به‌ تێلێكی ئاسنینی ژه‌نگین به‌ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌وه‌ جه‌ڕێنرابوو. هه‌موو سپرینگ و به‌رگی كۆشنه‌كان كه‌ له‌ تووكی ئه‌سپ دروست كرابوون هه‌موویان نه‌مابوون. منداڵه‌كان كۆشنه‌كانیان لێ كردبووه‌وه‌ تا بزانن چییان تێدایه‌. كه‌سیش خۆی شه‌كه‌ت نه‌ده‌كرد تا چاكیان بكاته‌وه‌).
هه‌رچی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی خاڵۆم له‌ ئۆتۆمۆبیله‌ی جیته‌ر له‌ ڕێگه‌ی تووتن لێك جودا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ وێڕای په‌ككه‌وتوویی و ده‌نگی بزوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ هه‌موو گونده‌كه‌ ده‌یبیسێت و ئه‌و ڕه‌نگه‌ شینه‌ی كه‌ به‌ ئاسته‌م له‌ ڕه‌نگی ژه‌نگین جودا ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت ڕێگه‌یه‌كی دوور به‌ناو گوندو شاره‌كاندا ببڕێت كاتێك خاڵۆم به‌ره‌به‌یانیان به‌سه‌رخۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یش له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا له‌گه‌ڵی مه‌ست ده‌بوو.. هه‌هه‌هه‌هه‌. له‌وه‌ ده‌ترسێت پیر بێت. ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت هه‌رگیز واز له‌ خواردنه‌وه‌و تێكه‌ڵبوونی لاوان ناهێنێت، ئه‌وێك كه‌ په‌نجای تێپه‌ڕاندووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌یشی وازی لێ بهێنێت كه‌ له‌وه‌ بێزار بووه‌ له‌گه‌ڵا پیاوێكی سه‌رخۆشدا بگوزه‌رێنێت.
له‌ ئابی ئه‌و هاوینه‌ چه‌ند ڕۆژێكی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك باران باری، ئه‌و ئێواره‌یش باران ده‌باری كه‌ خاڵۆم هاته‌ ناو ژووره‌كه‌مه‌وه‌و من تازه‌ فیلمی (زۆربای یۆنانی)م ته‌واوكردبوو.
ـ خوشكه‌زا جوانه‌كه‌م.
وێنه‌كه‌یم بیركه‌وته‌وه‌ كاتێك لاوێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵان بوو، كراسێك و پانتۆڵێكی كاوبۆی له‌به‌ركردبوو، كالایه‌كی له‌پێ بوو.
ـ له‌گه‌ڵمان دێیت بۆ زه‌غوان؟
مه‌به‌ستی گوندی (دۆڵی لم) بوو. به‌ڵام خاڵم ئه‌و ئێواره‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ هات بۆ لام، چونكه‌ ده‌یزانی مووچه‌یه‌كی باش له‌ كارگه‌كه‌ وه‌رده‌گرم. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌یش ڕێگه‌م نه‌دا درێژه‌ به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی بدات.. به‌ دزی دایكمه‌وه‌ چه‌ند بانكه‌نۆتێكم خسته‌ ناو مشتییه‌وه‌!. ئاوێكی ساردم به‌خۆدا كردو پاشان خۆم بۆ زه‌ماوه‌ندی زه‌غوان ئاماده‌ كرد.
ته‌نیا كراسه‌ كۆنه‌ ڕه‌شه‌كه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌م كه‌ هه‌ردوو باڵ و هه‌ردوو مه‌مك و پشت و هه‌ردوو لاق داناپۆشێت. له‌گه‌ڵا پێڵاوه‌ شینه‌كه‌.. پرچی ڕه‌شم به‌ ته‌ڕی ده‌هێڵمه‌وه‌.. بێ سووراوو سپیاو و بێ‌ بازنگ .. پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌ شڕه‌كه‌ی خاڵم به‌ڕێ كه‌وت و به‌ره‌و (دۆڵی لم)ی بردین، ڕه‌نگه‌ (سوعاد) له‌ژووره‌كه‌مدا ئه‌م ڕسته‌یه‌ هه‌ر دووباره‌ بكاته‌وه‌:
ـ سۆزانی كچی سۆزانی جله‌كانی ژێره‌وه‌ی فڕێ‌ داوه‌.
ئه‌و ناوی (منیار)ی بۆ هه‌ڵبژاردووه‌. بڕوام وایه‌ له‌ كوڕه‌كه‌ی خۆی زۆرتری خۆش بوێت. حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی ببات كه‌ ڕوویان تێده‌كات. زۆری سه‌رنج ڕاده‌كێشێت. وێ‌ زۆر له‌و ده‌چێت. له‌ ڕووی جه‌سته‌ لاوازی و ..به‌ژن زراڤی و، لووت و پێ گه‌وره‌ییه‌وه‌. ئێسته‌ وێ‌ له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌دا له‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ دانیشتووه‌و ئه‌و گۆرانییانه‌ی به‌ دڵه‌ كه‌ ئه‌و گوێیان لێ ده‌گرێت. هیچ ڕۆژێك لایه‌نگری له‌ دایكی نه‌كردووه‌ كه‌ هه‌موو شه‌وێك به‌ ڕوویدا هه‌ڵده‌شاخێت پاش ئه‌وه‌ی به‌ مه‌ستی و گیرفانی ته‌واو به‌تاڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌. وێ‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ بچووكه‌یدا لێی نه‌ده‌گه‌یشت. سه‌رنجی (وێ‌)ی به‌لای خۆیدا ڕاكێشابوو. زۆر جار ئاماده‌ی فێرگه‌ نه‌ده‌بوو، چاوه‌ڕێی ده‌كرد ئه‌و بێت. بۆ شوێنی جوانی ده‌برد كه‌ وایان ده‌كرد ئه‌میش ڕقی له‌ فێرگه‌ ببێته‌وه‌و خه‌ونی به‌وه‌وه‌ ده‌بینی جارێكی دیكه‌ سه‌ری لێ بداته‌وه‌، بۆیه‌ وێ‌ له‌ هه‌موو شتێكی دیكه‌ زۆرتر خۆشی ده‌وێت. خاڵم به‌ناو كێڵگه‌و ڕێگه‌ پێچاوپێچه‌كاندا ده‌یبردین و ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی لێ ده‌خوڕی. باران دایدابوو. له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ سه‌یرم ده‌كرد، چه‌ندم لادێ‌ خۆش ده‌وێت، هه‌موو لادێكانی توونسم خۆش ده‌وێت.
سڵاو سڵاو سڵاو له‌ هه‌موو گوندو لادێكان.
هه‌موو چیرۆكه‌ جوانه‌كان له‌ لادێكانن. لادێ‌ له‌ وێژه‌ی توونسدا ئاماده‌یه‌، به‌ڵام ته‌نیا له‌ناو دوو په‌رتووكدا خۆشم ده‌وێت كه‌ بریتین له‌: (سه‌رگوزه‌شته‌ی شێتبوونی هه‌نییه‌ی پلكه‌زام) و (قه‌سب به‌ هێشووه‌كانییه‌وه‌).
كاتێك گه‌یشتین، (دۆڵی لم) له‌ لافاوی باراندا نغرۆ بووبوو.. خانووه‌كان زۆر له‌ یه‌كدییه‌وه‌ دوور بوون. ئه‌وه‌یش هانی سه‌ركێشی ده‌دات به‌ شه‌و.
(كه‌سكه‌سی)یه‌كی خۆشمان خوارد.. كێكی (نه‌سری)یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردین. ئافره‌تێك گۆرانی چڕی و جاروبار سه‌یرێكی ده‌كردم:
ئه‌ی ساڵح ساڵح
ئه‌ی گه‌نمی به‌لیوومی
به‌ چاوانی عه‌لی ساڵح
كل بوو، كوشتمیان
ئافره‌تێكی دیكه‌یش كه‌ كراسێكی سووری له‌به‌ركردبوو له‌گه‌ڵ پشتێنێكی حه‌وت چین سه‌مای كرد.
چه‌ند جوانه‌ خه‌نه‌ به‌ پێی په‌تییه‌وه‌. چه‌ند جوانه‌ كل به‌ چاوی گه‌وره‌ی ئافره‌تانی زه‌غوانه‌وه‌.
ئه‌و شه‌وه‌ شێت بووم كاتێك ئه‌و پیاوه‌ گۆرانی چڕی.. ده‌نگی غه‌مگینی كردم، به‌ڵام ئه‌و غه‌مگینییه‌ جوانه‌. غه‌مگینی ئه‌وینداری. كاتێك ئیسماعیل حه‌تاب گۆرانی چڕی من و كچه‌كه‌ی خاڵۆم هه‌ڵمان كوتایه‌ ناوه‌ڕاستی ئافره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ما بكه‌ین. ئه‌و شه‌وه‌ ئافره‌ت و كیژو پیاوه‌كان هه‌موویان سه‌مایان كرد بێ ئه‌وه‌ی گوێ‌ به‌ باران بده‌ن.
حه‌ز له‌ سه‌ما ده‌كه‌م. حه‌ز له‌ گۆرانی به‌ده‌وی ده‌كه‌م.. ئیسماعیل حه‌تاب ئه‌لشه‌یخ.. بورقعه‌ كاتێك گۆرانی (حبك دربانی) ده‌چڕێت. زۆرم بایه‌خ به‌ مێژووی تیپی هونه‌ری میللی نیشتمانی ده‌داو زینه‌و عه‌زیزه‌و خه‌یره‌ عوبه‌یدوڵڵا سه‌رنجیان ڕاده‌كێشام.
زۆرم حه‌ز ده‌كرد ببمه‌ ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری شاری ڕۆشنبیری له‌ توونسی پایته‌خت، به‌ڵام سوعاد ده‌بوورایه‌وه‌ كاتێك ئه‌وه‌م پێ ده‌گوت.
ـ سۆزانی كچی سۆزانی ده‌یه‌وێت ببێت به‌ سه‌ماكه‌ر.
كاتژمێر دووی به‌یانی گوندی (دۆڵی لم)مان به‌جێ‌ هێشت، كچه‌كه‌ی خاڵم له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ نووستبوو. باران هه‌ر ده‌باری. خاڵم ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی لێ ده‌خوڕی و به‌م لاو به‌و لادا له‌تری ده‌برد.

مالك نه‌والی، خانمه‌ چیرۆكنووسێكی خه‌ڵكی توونسه‌.
سه‌رچاوه‌:
https://kikahmagazine.com




نانی ڕۆژانه‌ … ماكسیم تانك … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

  

هه‌میشه‌ زێد و واری مناڵیم له‌ خه‌یاڵه‌
وه‌رزی دروێنه‌ و خه‌وی ئارام ..
خولیامه‌ خه‌ڵكی هه‌موو واریان هه‌بێ
به‌هاران دره‌خت گوڵ ده‌ربكه‌ن ..
ئه‌م خولیایه‌یش نانی ڕۆژانه‌مه‌..
هه‌ندێ جار نانه‌كه‌م ، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به‌ خۆڵ
تاڵ بووه‌
هه‌ندێ جاریش به‌ فرمێسكان سوێر
جاریش هه‌بووه‌ به‌ بارووت گه‌رم بووه‌..
به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌تام و بۆ
نمازا وه‌ختێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم به‌شم كردووه‌

كه‌ به‌گه‌ڵ كاروان ده‌كه‌وم
له‌و نانی ڕۆژانه‌ به‌ده‌ر
له‌ هه‌گبه‌كه‌م دامه‌نێن
له‌وی زیاتر له‌سه‌ر خوانه‌كه‌م دامه‌نێن
كاتێ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانمدا له‌به‌ری داده‌نیشم
كه‌ ده‌شمرم له‌وی به‌ده‌ر له‌سه‌ر سنگم دامه‌نێن .

  • له‌ ( مختارات من الشعر السوڤیتی ) بڵاوكردنه‌وی ده‌زگای (ڕادۆغا ) – مۆسكۆ 1985 كراوه‌ به‌ كوردی .



گوێبگرە ژنی بچوک -2- …مەحمود عەبدوڵڵا

بەشی دووەم

ئەبێت ئەوەت پێبڵێم جوانترین ڕەوشت بۆمرۆڤ ئازادبونیەتی ،ئەخلاق دەبێت لەسەر بنەمای ئازادی پێکبێت،دەبێت لەسەربنەمای تێگەیشتنی خۆت پێک بێت نەک کەسانیتر،ئەگەرنا دەبێتە شتێکی ڕواڵەتی، جەندە ڕوکەش و ڕازاوەبێت لە دەدەرەوە، لەناخەوە هێندە داڕزاوە ،چەندە لە ڕوناکیدا خۆی نمایشبکات هێندە لەتاریکیدا ون دەبێت. تۆ نابێت لەسەربنەمای بیرکردنەوەی پیاو بنەمای اخلاقی خۆت دابڕێژیت ،ئەگەر مرۆڤ لەسەر بنەمای تێگەیشتنی کەسانیتر بڕوانێتە دونیا دەبێتە ڕۆبۆت،بیربکەوە ڕنگە ئەوەی لەدیدی پیاوێکەوە ڕەوشتە لەدیدی تۆوە پێچەوانەبێت .بەڵام تۆ بیر ناکەیتەوە،لەبەرئەوەنا کەناتوانیت،لەبەر ئەوەی کە ڕێگەت نادەن ،پێشت ئەکەون ئەتترسێنن ، تۆ دەبێت بزانیت بیرۆکەی ڕاست پێویستی بەترساندن نییە بۆ ئەوەی قبوڵبکرێت ،ئەوە بیرکردنەوەی ئەفسانەییە کە تێکەڵە بەترس هەر فیکرەیەک ترسی لەگەڵبو ،ئەوە بیرۆکەی سەردەمی ئەفسانەیە …

ئەڵێن ئەبێ باڵاپۆشبیت، چونکە پیاوی بچوک تۆ وەک بابەتێکی سێکسی دەبینێت، هێندە گەوجن پێیان وایە جوانی دەشاردرێتەوە ! نا ژنی بچوک ئەمە تەنها ئایدیۆلۆژیای پیاوە کە تۆ باڵا پۆشی پێ دەکەیت. ئەمەت وەک ئازادی پێ ئەفرۆشن،بەڵام لە ڕاستیدا کۆیلایەتییەکی ئارەزومەندانەیە، ئارەزومەندانە!لە ژێر فشاری ئایدیۆلۆژیای پیاودا .ئەرێ ئایدیۆلۆژیای پیاوی بچوک ئەوانەی کە بەبینینی تۆ تەنیا ناوچەی سێکس لەمێشکیاندا دەوروژێت. ئەوانەی کە ئیمانیان لەچاویاندایە . حیجاب جوانی ناشارێتەوە،ئەوانەی کەپتن ئافرەت بەڕوتی دەبینن،هەموکەپتێک دەتوانێ ئافرەت بەڕوتی ببینێت سەد حیجابیش بکات. لێگەرێ با ئەوان چاویان داپۆشن …

ژنی بچوک حیجابیش کولتورو نەریتێکە دەشێت ئازادبێت تۆ لەوەدا ئازادی ،بەڵام بە مەرجێک حیجابی ئایدیۆلۆژی نەبێت،حیجابی عەقڵ نەبێت !کاتێک تۆ ئەو حیجابە دەکەیت تەنیا جوانیت ناشاریتەوە بەڵکو هەوڵێکە بۆ شاردنەوەر عەقڵیشت. ئەرێ ئەزیزم ئەو حیجابەی اسلامی سیاسی پروپاگەندەی بۆدەکات تەنها ئیمانی ڕوکەش نییە،بەڵکو باوەڕ بونە بەوەی کە تۆ فیتنەی و دەبێت بشاردرێیتەوە تا پیاوی بچوک زیا ن بە ئیمای نەگات،حیجاب واتا باوەڕبون بەوەی کە تۆ: شوێنت
مەتبەخ و ئیشت مناڵ خستنەوەو گوێڕایەڵییە بۆ مێرد !گوێبگرە ئەوە ستراتیژێکە بۆ خەواندنی کۆمەڵگە بۆ مەرگ دۆستی،ژنی بچوک ئایندە ی ئازادی کۆمەڵگە بەندا بە ڕوانین و دونیا بینی تۆوە،گەرتۆ نەکرێیتە کۆیلەی هزری سیستەمی خەلافەت دروستنابێتەوە.
هەمیشە پیاوی بچوک لەژێر فشاری ئایدیۆلۆژیای نێرانە نیوەی کۆمەڵگای کردۆتە دیلی خۆی و نیوەکەیتریش لەوڕێگەیەوە .
ئەوانەی ناتوانن لەتۆدا جوانی ببینن،ناتوانن لەگەڵ بینینت بیر لەجوانی بکەنەوە داوای باڵاپۆشیت لێدەکەن،باڵاپۆشی حیزبی ئەمە هەم بازرگانیی کاڵای ئیسلامییە هەم بازرگانی سیاسی . ببورە تۆ بچوک نیت،تۆ بچوک دەکرێیتەوە پیاوە بچوکەکانی مێژوو هەمویان ژنیان تەنها وەک ئامرازێکی دڵخۆشکردنی خۆیان بینیوە،هەمویان وەک پارە ژنیشیان کۆکردۆتەوە. من دەمەوێ ئازادبیت جوانیەکەت نەشاریتەوە .گوێ لە کەپتەکان نەگریت .چیتر سوکایەتیت پێنەکرێت تۆ چوکلێت نیت!ئەوە هزرێکی بۆگەن هزرێک کە هەر هێندەی هزری مێشولە فراوانە وتی: ئافرەت وەک چوکلێت و سێو دەبێت داپۆشراوبێت ئەگینا مێش و مەگەزی لێ دەنیشێت، ئەرێ تۆ ئاوا بچوک دەکەنەوە.

گوێبگرە”بیرۆکەی ڕاست خۆی بڵاو دەبێتەوە”پێویستی بەنمایشی حیزبی نییە. لێگەڕێن با ژن ئازادبێت با ژن وەک پیاو بیر نەکاتەوە پیاوی بچوک دونیای تێک داوە دەیهەوێت تۆش تێک بدات بتکاتە پیاو!دەیهەوێت تۆش وەک ئەو بیربکەیتەوە! خودا ژن و پیاوی وەک دیاردەیەکی دیالێکتیکی دروستکردوە تا وەک دوبیرۆکەی دژ ژیا ن بخوڵقێنن جوانی بخوڵقێنن،بەڵام پیاوی بچوک ئەوە ی تێکدا دونیایەکی پیاوانەی دروستکرد،لێنەگەڕا بیرۆکەی ژن شان بەشانی بیرۆکەکانی خۆی بەشداربێت لە ژیان و تۆشی لە ڕێگەی فشاری ئایدیۆلۆژی کردۆتە پیاو. ئەرێ ئەم پیاوە بچوکە،ڕەگەز پەرستە لەوەتەی هەیە خەریکی سڕینەوەی تۆیە لێ ناگەڕێت تۆش دونیا بینی خۆت هەبێت،ئەو بچوکە زەندەقی لە هزری ئازادی تۆ چووە،هەر کە ئەڵێین باژن ئازادبێت چاوەکانی ئەبڵەق دەبێت و هەناسەی سواردەبێت.ئەزانی بۆ چونکە ناتوانێت ژنیەکەم ڕازیبکات بۆ ئەوەی دووەم بهێنێت و دووهە م بۆسێهەم و چوارەم و….ئەرێ ئەزیزم هەموو پیاوە ئایدیۆلۆژیە بچوکەکان حەزدەکەن دونیا و سیستەمی ژیان بکەنە بەشێک لەغەریزەکانی خۆیان کەپتەکان دەیانەوێت بە ناوی خوداوە غەریزەکانی خۆیان بگشتێنن.

پیاوی بچوک کۆمەڵگەیەک دەکاتە پێوەر بۆجیهان ئەوەیە کێشەی پیاوی بچوک کە دونیای بەسەر خۆیدا داخستووە . ئەو بەناوی تۆوە ئەدوێت و گوایە دیفاعت لێدەکات بەڵام ئەوە پیاوی بچوکە ناهێڵێت یاسا دیفاعت لێبکات پێویست بەوڕێنەی پیاوی بچوک ناکات تۆش وەک پیاو دەتوانی بیربکەیتەوە و بەرگری لەخۆت بکەیت پیاو هەر ئەوەندە بۆی هەیە بڵێ دەبێ ئازادبیت،هیچ پیاوێک بۆی نییە چوارچێوەت بۆدابنێت چونکە تۆش خاوەنی نیعمەتی عەقڵیت. گوێبگرە پیاوی بچوک ئەوەندە گەورە نییە لای خودا،ئەوە ڕەئی خۆیەتی! ئەوە پیاویبچوکە نەخۆشە نەخۆشی خۆپەسندی و خۆیکردۆتە سەنتەری ژیان،ئەگینا ئەگەر تۆ ئازادبیت ئەوگرگنە لە پێشبڕکێی فیکرو زانست ناگاتەوەتۆ ،ئەمە تۆ و ئەو دونیا سەیرکە لە پیاوی بچوک فراوانتر بیربکەرەوە.

گوێبگرە!ترسنۆکێک بەر پرسێکی ئاکەپە وتی:ژن بە پۆشینی دوکلتە پیاوان ئازاردەدەن!یەکێکیتر لە بەرپرسانی ئاکەپە وتی: ئافرەتی صفور وەک خانووە یان بۆفرۆشتنە یان بۆ کرێیە! سەیرکە ئیمانی ئەوانە لەسەر گونیان بەندە.سەیرکە چەند ترسنۆکن پیاوەکانی خودا،ئەرێ قەت لەخۆت پرسیوە دەبێت پەیوەندی ئەمانە بەخوداوە چیبێت؟! بەڕاستی سەرم سوڕماوە بەناوی خوداوە دەتکەن بە بونەوەرێکی حیزبی و هیچیتر… ئەوان دەیانەوێت تا هەتایە ئاغای ژن بن، بۆئەوەش دەبێت لە پێشدا هزری داگیربکەن ،تەماشاکە چ تراژیدیایەکە وەهای بچوک کردویتەوە کەنەک هزری ئاغایانەی پیاو قبوڵدەکەیت، بەڵکو بانگەشەشی بۆدەکەیت.

کردویانیت بەکاڵایەک بۆ ڕیکلامی سیاسی بۆ بانگەشەکردن بۆ زیهنیەتی پیاو. تۆ دەبێت لەقوڵاییەکانی مێژودا بۆخۆت بگەڕێیت،دەبێ بزانی مێژووش مێژویی پیاوە ،بۆیە مێژووی عامە پەسند ئەفسانەیە ،ئەوانە نوسیویانە کە بۆخوداو پاشا نوسیویانە تۆ دەبێت لەو مێژوو نوسانە بگەڕێیت کە بۆخوداو پاشایان نەنوسیوە بۆ مێژوو حەقیقەتیان نوسیوە.ئەمانە ئەدۆزیتەوە کاتێک سەربەخۆ بیردەکەیتەوە و لەگەڵ حەقیقەتی ژیان بەراوردی دەکەیت.

مەحمود عەبدوڵڵا




خۆپیشاندانی سەربەخۆیی سکۆتلەندە …. هەڵۆ بەرزنجی

 بەدوای ساخبوونەوەی Brexitی بەریتانیای مەزن لە EU، جارێکی تر پرسی
سەربەخۆیی لە ڕێگای ئەنجامدانی ڕیفەڕاندۆمەوە لە سکۆتلەندە ھاتەوە بەر باس.

 دیارەسکۆتلەندیتەکان ساڵی 2014
یەکەم ڕیفەراندۆمی سەربەخۆیی خۆیان ئەنجامدا. بە ڕێژەیەکی کەم 45% بۆ سەربەخۆیی و
55% بۆ مانەوە لەگەڵ لەندەن دا دەنگ درا.

 سکۆتلەندیتەکان لە ریفەڕاندۆمی
Brexit دا بە ڕێژەی 62% دەنگیان بۆ مانەوە
لە EU ، واتە یەکێتی ئەوروپادا دا.
ئەمەش ژمارەیەکی بەرچاوە و پێدەچێ ھەمان ڕێژەی دەنگدەر لەئیستادا بۆ سەربەخۆیی سلکۆتلەندە
دەنگ بدەن .

 لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا، دوای
ئەوەی کۆتایی مانگی ئاپرێل سەرۆک حکومەتی سکۆتلەندی Nocola
Sturgeon وتی: پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە لە 6.5.2012 ئەنجام دەدرێن، ئێمە ڕیفەڕاندۆمی
دووەمی سەربەخۆیی خۆمان بۆ دەوڵەتی سکۆتلەندە و مانەوە لە EU دا ئەنجام دەدەین. لە ئیستاوە بۆ ئامانجەکەمان ھەوڵیگرتنەبەر و ئامادەکاریی
رێوشوێنی یاسایی دەدەین.

 ئەم ھەنگاو و ئامانجە توێژینەوە
و لێکۆڵینەوەیقسەوباسیزۆر ھەڵدەگرێ…

 لە ئێستادا ھێندە بەسە بڵێم : ھێزی
باوەڕ و ویستی بەنەتەوەبوون و بوونەخاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی نەمردووە و بەسەرناچێت…

 سیستەمی بەناو دیموکراسی ھەزاران
ھەزار دروشمی گلۆبالیزە و سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و گۆڕانکاری بنخان و سەرخان لەم
گەردونەدا، ناتوانێ ئاوات و ئامانجی نەتەوەیەکی ئازادیخواز لەگۆڕ بنێ…

 سڵاو لە ویستی سەربەخۆخوازی نەتەوەی
سکۆتی و ھەموو نەتەوە بندەستەکانی جیھان…

 بۆ خوێنەرانی ئینگلیزی زان دەتوانن
تەماشای ئەم لینکە بکەن

https://www.theguardian.com/politics/2019/may/04/glasgow-march-scottish-independence-under-one-banner



زمانی گەردوونی ئێسپێرانتۆ: کورتەیەک لە مێژوو و هزر … نووسینی: کامۆ ئاراز ئەحمەد

زمان خاسیەتێکی بایۆلۆژی ئاڵۆزی مرۆڤە. بە شێوەیەکی کلاسیکی و گشتی زمان وەکو کەرەستەیەکی پەیوەندی پێناسەکراوە، بەڵام باوکی زمانەوانی مۆدێرن ‘نۆوام چۆمسکی’ دیدەمانی بە تەواوەتی دەربارەی زمان سەراوژێرکرد، کاتێک مەبەستی پەیوەندی زمانی بە سەرەکی دانەنا، چونکە لای چۆمسکی ئەرکی سەرەکی زار بریتییە لە ڕێکخستنی هزری مرۆڤ، ئەمە واتای ئەوە نییە پەیوەندی کەم بایەخ بێت.

کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی توانستی ئاخافتن کە لە ئاژەڵانمان جیادەکاتەوە، ڕێگەی پێداوین باشتر ژیانمان ڕابپەڕێنین. ئاژەڵان زیاتر لە ئێستاییدا پەیوەندی دەکەن، بۆ وێنە کاتێک ئاژەڵێک وا هەستدەکات مەترسی هێرشبردنی بۆ سەر هەیە، ئاماژەیەکی دڕندانە بەدیاردەخات، جا بە پێی جۆری ئاژەڵەکە، نینۆک یاخود ددانە تیژەکانی وەک ئاماژەی بەرگری و هێرشبردن نیشان دەدات، یانیش دەنگێكی ئاگادارکەرەوە لێی دەنگ دەداتەوە. بەڵام بە پێچەوانەی ئاژەڵانەوە، ئێمەی هۆمۆ سەیپیەنس دەتوانین باسی شتانێک بکەین کە ماوەیەکی دوورودرێژە ڕووی داوە، یاخود هێشتاکە ڕووینەداوە و لە داهاتوودا ڕوودەدات، یانیش لە تواناماندایە باسی شتانێك بکەین کە هەر بوونیان نییە لە جیهانی ڕاستیدا.

ئەو ڕۆڵانەی زمان بۆ ڕێکخستنی هزری مرۆڤ و بەتایبەتیش بەستنی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بۆتێگەیشتنی هزری یەکتری، کەچی هەندێک جار تووشی کێشەی لێکتێنەگەیشتن دەبین بەهۆی بوونی چەندەها زمانی جیاواز، ئەوەش حاشاهەڵنەگرە کە زمان هەردەم لە گۆڕاندایە و بە پێی کات زمانەکان دەمرن، نۆژەن دەبنەوە و تەنانەت زمانی نوێ چاو بە دنیا هەڵدەهێنن. ئەم کارلێکە زمانەوانییە سرووشتیانە نابنە هۆی بەیەکگەیاندنی ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی زەوی.

لە ساڵی ١٨٨٧ پزیشکێکی جوی پۆڵەندی بە ناوی ‘لودڤیک لایزە زامێنهۆف’ هەستا بە دانانی زمانێکی دەستکردی مرۆڤ بە ناوی ‘ئێسپێرانتۆ’ و داهێنانەکەی لە دووتوێی کتێبێک بە ناوی unua libro بە کوردی واتە ‘یەکەمین کتێب’ بڵاوکردەوە، نووسەر لەسەر کتێبەکە ناوی خۆی لە ژێر نازناوی ‘دکتۆر ئێسپێرانتۆ’ داتاشی، جێگەی سەرنجپێدانە کە وشەی ‘ئێسپێرانتۆ’ بە واتای ‘هیواخواز’ یان ‘هیوادار’ دێت. زامنهۆف چەند هۆکارێکی هەبوو بۆ درووستکردنی ئەو زمانە، ئامانجی سەرەکی ئەو بریتیبوو بۆ ئاشتی گەردوونی.

دکتۆر زامنهۆف پێیوابوو یەکێک لە هۆکارەکانی نەبوونی ئاشتی لە نێوان نەتەوە جیاوازەکاندا بریتییە لە نەبوونی زمانێکی هاوبەش، یاخود لە یەکتر تێنەگەیشتن؛ کەرەستەیەکی سەرەکی لە پەیبردن بە هزری یەکتر و ئەوەی لە ناو کەلەسەرماندا هاتووچۆیەتی، زمانە.

زامنهۆف ویستی زمانێک بونیادبنێت کە ئاسان بێت و مرۆڤ بە خێرایی و بێ کێشەی بەرچاوی زمانەوانی فێریببێت. چونکە بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەراربکەیت لە نێوان ئەو ژمارە زۆرەی مرۆڤ، پێویستە دڵنیابیت کە زمانەکە دەگات بە زۆرترین کەس لە چینی جیاواز لە تەواوی جیهان.

زمانی ئێسپێرانتۆ هەندێکجار پێشی دەگوترێت auxiliary language واتە زمانی یاریدەدەر، چونکە زمانی ئێسپێرانتۆ جیا بۆ مەبەستی ئاشتی، زمانێکی گەلێ سوودبەخشیشە بۆ ئابووری، بڵاوکردنەوەی زانیاری، و لێکتێگەیشتنی نێوان تاکە جیاوازەکان. زامنهۆف لە ‘یەکەمین کتێب’ەکەیدا سێ ئامانجی سەرەکی بۆ زمانی ئێسپێرانتۆ نووسیبوو، بەڵام دواتر بۆ حەوت خاڵ درێژدەکردرێتەوە لەلایەن بزووتنەوەی ئێسپێرانتۆ لە مانفێستۆی پراگی ئێسپێرانتۆ. بەهەرحاڵ، سێ نیازەکەی زامنهۆف بۆ زمانەکەی بریتیبوون لە:

1. ئاسانکردنی فێربوونی زمان بە ڕادەیەک کە فێرخواز بۆی وەکو یاریەکی بێ ماندووبوون بێت.
2. پێدانی توانای بەژداریپێکردنی زانیاری فێرخواز لەگەڵ تاکی هەر نەتەوەیەک؛ بێگوێدانە ئەوەی زمانەکە لەسەر ئاستی گەردوونی پەسند کراوبێت. بە واتایەکی دیکە، ئێسپێرانتۆ ئامرازێکی ئاڵوگۆڕی دووانی جیهانییە.
3. دۆزینەوە و خێرا ڕەتکردنەوەی ئەو کەمترخەمییە سرووشتیانەی مرۆڤایەتی. وە بەکارهێنانەی زمانەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان وەکو زمانێکی زیندوو.

مەبەست لە خوڵقاندنی ئێسپێرانتۆ جێگە لەقکردن نەبوو بۆ زمانەکانی دیکە، بەڵکو مەبەستی سەرەکی زامنهۆف وابوو کە زمانەکەی ببێتە زمانی دووەمی هەر تاکێکی سەر ڕووی زەوی، چونکە پێیوابوو کە زۆربەی کێشەکانی مرۆڤایەتی چارەسەر دەکات، لە گیروگرفتە گەورەکانی مرۆڤایەتییەوە، کێشەی ڕەگەزپەرستی و نەتەوەیی وەک نموونە، بۆ کێشە خوددیەکان، بۆ وێنە بڕوا بەخۆنەبوون لە فێربوونی زمانی دووەم. زمانەکەی زامنهۆف بۆ بڵاوکردنەوەی زانست و مەعریفە و ئاسانکاری ئابووریش گرنگە.

لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری پڕاگی کۆماری چیک، ڕەشنووسی مانیفێستۆی بزووتنەوەی ئێسپێرانتۆ خرایە ڕوو، کە خۆی لە حەوت بنەمای سەرەکی دەبینیەوە، بنەماکان بریتیبوون لەم خاڵانە:

1. دیموکراسیەت: لەم خاڵە بزووتنەوەکە پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە نایەکسانیبوونی زمان کۆمۆنیکاسیۆنێکی نایەکسان بەرهەم دەهێنێت لە هەموو ئاستەکان، تەنانەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش. بۆیە ئەمان خۆیان بە بزوتنەوەیەک ناوزەند کرد کە گرنگی بە دیموکراتیزەکردنی پەیوەندی دەدەن.
2. پەروەردەی جیهانی: لەم خاڵە ڕایانگەیاند کە زمانی هەر نەژادێک بەندە بە کلتور و لایەنەکانی دیکەی وەک جیۆگرافی و ڕامیاری و، هتد. بۆیە بزووتنەوەی ئێسپێرانتۆ خۆی بە بەستنەوەی نەژاد و ئیتنیکێکی دیاریکراوەوە بێبەری کرد و ئاستی جیهانبینیان بە نێودەوڵەتیبوون ناساند.
3. پێداگۆگی چالاک: بزووتنەوەکە پێی وایە کە تەنها ژمارەیەکی کەم لە فێرخوازانی زمانی دووەم دەتوانن بگەنە ئاستێکی باڵا، بەڵام خوێندنی ئێسپێرانتۆ ئاسانە کە هەموو کەسێک دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا دەسەڵاتی زمانەوانی زاڵبێت بەسەر زمانەکە، بۆیەش بزووتنەوەکە پێداگربوو کە زمانی ئێسپێرانتۆ کارایە بۆ بەرەوپێشبردنی توانای پەروەردەیی فێرخوازانی زمانی دووەم.
4. مەڵتایلینگواڵیزم (فرەزمانخوازی): زۆرینەی قسەکەرانی زمانی ئێسپێرانتۆ خاوەنی دووزمان یان زیاترن، بەمەش ئێسپێرانتۆ بە نزیکەیی تاکە کۆمەڵەی جیهانە کە تاکەکانی هۆگری زیاد لە زمانێک بن و فرەزمانخوازبن. بزووتنەوەکە پێی وایە پێویستە قسەکەرانی هەر زمانێک هەلی ئەویان بۆ بڕەخسێندرێ کە فێری زمانی دووەم ببن تاوەکو ئاستێکی ئاڵوگۆڕی گفتوگۆی باڵا.
5. مافە زمانەوانییەکان: بزووتنەوەی زمانی ئێسپێرانتۆ پێداگرە لە پاراستنی هەر زمانێک، چ قسەکەرانی زۆر بن یاوخود کەم، چ زمانی فەرمی بن یاخود بە پێچەوانەوە. ئامانجیان بریتییە لە پاراستنی مافی زمانەوانی زمانەکان و دژی پێشێلکاری نەژادین دژی زمانێکی دیاریکراو.
6. هەمەجۆری زمانەوانی: ئیدانەی هەموو سیاسەتێکی لەناوبردنی زمانێکی دیاریکراویان کرد، چونکە ئەمان لایان وایە پاراستنی هەمەجۆری زمان دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی مرۆڤایەتی و جیهانییە. بۆیە لایان وایە کە هەموو زمانێک دەبێت جێگەی ڕێز، داکۆکی و پشتگیریکردن بێت.
7. ڕزگارکردنی مرۆڤ: ئێسپێرانتیستەکان لە مانفێستۆیەکەیاندا پێیان وابوو کە زمان پاردۆکسێکە لە نێوان ئازادکردن و بەدیلگرتنی بەکارهێنەرانیدا، بۆ نموونە کاتێک تۆ بە زمانێکی دیاریکراو قسە دەکەیت هێزێکی زۆرت پێدەبەخشێت لە پەیوەندیکردن بە تاکەکانی تری ناو کۆمەڵگاکەت، بەڵام لە هەمان کاتتدا وەکو زیندانیکردنێک وایە ئەو دەمەی قسەکەری زمانێک دەیەوێت کارلێک لەگەڵ قسەکەری زمانێکی دیکەدا بکات؛ کۆمۆنیکاسیۆن پەکیدەکەوێت.

بۆیە ئیسپیرانتیستەکان خۆیان بە ڕزگارکەران لە قەڵەم دەدەن، زمانەکەیان بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە بەربەستەکانی پەیوەندی نەهێڵێت، ڕەگیش دابوکتێت لە کلتوری ناوچەیەکی دیاریکراو بەڵام نەبێتە بەندەی نەژادەکە، بەم شێوازە مرۆڤایەتی چتر وابەستەی سنوورە دیاریکراوە زمانییەکان نابێت.

لە مانیفێستۆکەدا بە چڕی دیارە کە ئێسپێرانتۆ ئایدیۆلۆژیایەک نییە زمانێک وەکو زارێکی پیرۆز بسەپێنێت، وەکو ڕۆمانی جۆرج ئۆروێڵ نییە، زمانی Newspeak تاکە زمان و کەرەستەی ڕێکخستنی هزری ئۆسیانیا بێت و بۆ سوودی لایەنێکی دیاریکراو بەگەڕبخرێت. زمانەکەی زامنهۆف دەرە-ئایدیۆلۆژیایە، وە زمانێکە پێویستی بەوە نییە خزمەتیبکرێت و پیرۆزەبکرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوەیە زمانێکە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتییە و هەوڵێکە بۆ ڕزگارکردنی هۆمۆ سەیپییەنسەکان لەو تەنگەژانەی لە سەر هەسارەی زەوی درووستیانکردووە.

زمانی ئێسپێرانتۆ بە سەرکەوتووترین زمانی درووستکراو دادەنرێت، زمانەکە دوو ملیۆن قسەکەری هەیە، لەگەڵ هەزار بۆ دوو هەزار کەس کە زمانەکە ئاخافتنی ڕەسەنیانە، واتە لە منداڵیەوە وەکو زمانی سەرەکی فێریبوون. لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە ئێسپێرانتۆ یەکێکە لە زمانە فەرمییەکان لە پاڵ زمانە سرووشتییەکانی ترەوە.
زمانی ئێسپێرانتۆ بە ڕادەیەک تەشەنەی سەند، کە ئێستا ئێسپێرانتیستەکان خاوەنی جۆرە کلتورێکی جیهانین، خاوەنی وێژەی ڕەسەنن. چەندان پەڕتووک و ڕۆمان هەیە لەسەرەتاوە بە زمانەکە نووسراون، زمانێکە دەتوانرێت هۆنراوە و ڕۆمان و شانۆگەی پێبنووسرێت. زمانێکە گۆرانی پێدەوترێت. واتە زمانێکە لە ئاستی زمانە سرووشتییەکاندا، تەنها ئەوەنەبێ زمانێکە زۆر ئاسانە بۆ فێربوون، وە سوودی گەلێ زیاتر بۆ گەیشتن بە خەونی مرۆڤگەرایی گەردوونی.

بەداخەوە ئەو خاڵانەی ئێسپێرانتۆ وەکو ئەوەی زامنهۆف و بزووتنەوەکە لە سەرەتای درووستبوونی زمانەکەوە هیوایان بۆ دەخواست نەهاتەجێ بە تەواوی. وەلێ، هێشتاکە ساڵانە کۆنفرانسی ئێسپێرانتۆ دەبەسترێت و تاکی زیاتریش هەوڵی فێربوونی دەدەن، جا تەنها لەبەر ئەوەی حەزیان لە فێربوونی زمانێکی نوێ و سەرنجڕاکێشە، یاخود هۆگری ئاشتی و لێکتێگەیشتنی گەردوونین.




دەوڵەت …4… نوسینی جۆزیف پرۆدۆن

دەوڵەت*:
نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON
و: زاهیر باهیر
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
بەشی چوار

ئێستاش هەر ئەو چەمکی بەجەماعییبوونەیە، کە لە ژیانیانا،لە چالاکییانا، لە یەکێتییانا، لە خودی تاکایەتییانا، کەسایەتییانا – لەناو کۆمەڵیشا وەکو کەسێك سەراپای مرۆڤایەتی دەبینرێت، وەکو ئەوەی کە هەموو مرۆڤایەتی تاکێك بێت-. ئەمە ئەو چەمکەیە، ئەو تێگەیشتنە کۆمەڵایەتی و بوونی مرۆڤایەتییە کە ئەوان باسی لێوە دەکەن و ئێمە ئەمڕۆ نکوڵی لێدەکەین و ڕەتیدەکەینەوە ، هەر بەو هۆکارەشە کە نکوڵی لە دەوڵەتیش دەکەین، نکوڵی لە حکومەت دەکەین و لە کۆمەڵ وەدەری دەنێین، کاتێك کە شۆڕشی ئابووریانە ڕوودەدات هەموو دەستورەکانی دەسەڵاتە پۆپیلەرەکە، ئیتر ئەو دەسەڵاتە لەناو خودی جەماوەرەوە یاخود دەرەوەی جەماوەرەوە بێت ، لە ڕێگای میراتگەریی پادشاییەوە، بێت، یا دەزگەی فیوداڵییەوە، یاخود نوێنەری دیمۆکراتیانەوە، بێت، ڕادەماڵی و ڕەتی دەکاتەوە. بە پێچەوانەی ئەوانەوە[ پرۆدۆن مەبەستی نەیارەکانێتی- وەرگێڕ] ، ئیمە پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەین کە خەڵك ، کۆمەڵ، جەماوەر، دەتوانێت و دەیەوێت کە حوکمڕانی خودی خۆی بکات ، کاری خۆی بکات، ئەدای خۆی هەبێت، گەشە بکات و بە پێوە ڕاوەستێ وەکو مرۆڤ، بۆ دەربڕین و ئاشکراکردنی خۆی بەباشی، لە پەروەردە و ڕۆشنبیرییدا هەروەها لە مۆراڵی تاکێتیدا، بە بێ یارمەتی و هاریکاری ئەم هەموو قسەکەرانەی کە پێشتر زۆردار بوون و ئێسستا ئەرستۆکراتن، کە ناو بەناو خۆیان بە نوێنەریان نیشاندەدەن. ئەم نوێنەرانە خۆیان گەندەڵن یاخود لە حوکمکردنی خەلکیدا، گەندەڵ بوون، ئەوانەی کە بە ئاسانی و بە سادەیی پێیان دەڵێین ختوکەدەرانی جەماوەر، دیماگۆگییەکان .

لە دوو وشەدا:
ئێمە هەردك دەوڵەتیش و حکومەتیش ڕەتدەکەینەوە چونکە دڵنیایی ئەوە دەکەینەوە (کە هەرگیز پیاوی دەوڵەت باوەڕی پێنەکراوە، یاخود بڕیاری لەسەر نەدراوە) کە خۆڕسکیانە لەناو جەرگەی جەماوەرەوە و چالاکی و کردەی خودی جەماوەر بێت.
لەبەر ئەمەش ئێمە ئەنارشییەت پەسەند دەکەین کە هەر وەکو بەڵگەکان نیشانی داوە لە نێو ئەوانەی کە وتراوە ئەنارشی باڵاترین سنوری ئازادیی و ڕژێمێکە کە مرۆڤایەتیی دەتوانێت بەدەستی بهێنێت. ئەنارشی حکومەتی خودی خەڵکییە و لە خۆیانەوە و بۆ خۆیان بێ دەستوەردانی پاشاکان ، ئەرستۆکراتەکان یاخود دیماگۆگییەکان، خۆبەڕیوەبەریی فۆرمیلەیەکی ڕاستینەی کۆمارییە. Voix du Peuple, Dec. 3 1849

بە کورتی:

ئێمە نکوڵی حکومەت و دەوڵەت دەکەین، پەیگیریی و دڵنیایی ئەوە دەکەینەوە کە خوازیاران و دروستکەرانی دەوڵەت هەرگیز باوەڕیان بە شوناسنامەی کەسایەتی و سەربەخۆیی[ئۆتۆنۆمی] خەڵك، جەماوەر، نەبووە .
ئێمە پێداگریی لەوە زیاتریش دەکەین کە هەموو دەستورێکی دەوڵەت هیچ ئامانجێکی نییە جگە لە بەکێشکردنی کۆمەڵ بەرەو بارودۆخی ئۆتۆنۆمی کە فۆرمێکی جیاوازە لە هەموو شێوەکانی دەوڵەت هەر لە حوکمی پادشایەتی ڕەهاوە تا دەگاتە نوێنەرایەتی دیمۆکراسیی، کە هەموویان هەلومەرجێکی کاتییان هەیە، نالۆژکانە و هەروەها پێگەیەکی ناجێگیریشیان هەیە. هەموویان یەك بەدوای یەکدیدا دێن قۆناخێك یاخود هەنگاوێك بەرەو ئازادیین، ئەوان جەولەکانی پەیژەی سیاسین بەسەر کۆمەڵانەوە کە بەرەو خودهۆشمەندی و خۆدروستکردن دەڕۆن و کۆمەڵ بەرەو ئەو ئاراستەیە دەبەن.
.
لە کۆتاییدا دڵنیاییی لەوە دەکەینەوە ئەم ئەنارشییەی کە ئێمە باسی دەکەین و کە ئێستا دەیبینین بەرزترین پلەی ڕێکخستن و ئازادییە کە لەوێدا مرۆڤایەتی دەیگاتێ، فۆرمیلەیەکی ڕاستینەیە لە کۆماریی، کە ئامانجی بەرەو شۆڕشە یاخود بەرەو ئەوەی شوبات داوامان لێدەکات، کەواتە لە نێوانی کۆماریی و حکومەتا و لە نێوانی دەنگدانی گشتی و دەوڵەتا، ناکۆکی هەیە .

درێژەی هەیە
…………….
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.




ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 5

ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک

ژمارە … 5

لاپەرەی یەکەم ……..

لاپەڕەی دووەم ……….

لاپەڕەی سێیەم …………

لاپەڕەی چوارەم …………

بۆ خوێندنەوەی ژمارەکانی تر کلیکی ئێرەبکەن …………….




سلێمانی و ئەفسانە … د. مەولود ئیبراهیم حەسەن

ئەم بابەتەلەسەرەتادا، لەسەر داوای بەڕێزان نووسەرانی – ئینسیکلۆپیدیای سلێمانی نووسراوە، بەهۆی ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا نووسرا زۆر کورتترەلەوەی ئەگەر بەبەتەواوی ئەفسانەکانی شاری سلێمانی خۆشەویست کۆ بکەینەوە، هه روەها درێژتریش دەرچوو لەوەی کەبەڕێزان دەیانویست، بۆیەبڕیاریاندا کورتی بکەنەوە، بەداخەوەئەوەبۆ سێ ساڵ ئینسیکلۆپیدیای سلێمانی هه‌والێکی نیە! بۆیەمن پێم باش بوو ئەو بابەتەم چێتر دوانەکەوێ و وەک دیاریەک بۆ شاری سلێمانی لێرەلەڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ ) بڵاوی بکەمەوە.
ئەگەر هه‌ر میللەت و ئایین و وڵاتیک ئەفسانەی خۆی هەیە، ئەوا هه‌ر شارو ناوچەو گوندێکیش خاوەنی ئەفسانەی خۆیەتی و لەوەش وردتر هیچ شاخ و ئەشکەوت و دارودۆڵێکیش بێ ئەفسانەنیە! جگەلەشوێنە(شوێنەوار) یەکان ئەوانیش جگەله‌ڕووەمێژووییەکەی – ئەفسانەی مێژوویی – خۆشیان هه‌یە. سلیمانیش وەک شارو دەوروبەر ئەویش بێشک خاوەنی ئەفسانەی خۆیەتی. کەئەفسانەکەی بەشێکەلەکۆی ئەفسانەی کوردی و ئەفسانەش بەشێکەلەبەشەزۆرەکانی فۆلکلۆری کوردەواری.
وشەو چەمکی ئەفسانە
ئەفسانە: لەبنەڕەتدا ئەم وشەیەڕیشەیەکی – ئاوێستایی کوردی هەیەو دەچێتەوەسەر وشەی – ئاڤەدستا– ی کۆن و ماناکەشی والێکدراوەتەوە کارلێکەری ئایینی و ستایشی بەدەستەو دوعا وەستانەوەو بەجێهێنانی سروتی ئایینی بەپیرۆزی و هیمنییەوە(گەڕان بەدوای نەمرییدا).. لـ ١٥-١٦ئیستا ئەم وشەیەلەکوردەواریدا بو زۆر مانا بەکاردێت، بۆ نمونە:-
ئەفسانە: ئەو چیرۆکەکۆنەی کەپاڵەوانی نائاسایی وەک (دێو، ئەسپی باڵدار، جنۆکەو زۆری تر) ڕۆلی تێدا دەبینن و کەرەستەی ئەفسانەیی جادوکاری وەک (ئاوینەی دنیابین، کڵاوی سەخرەجن، ئاوی نەمریی و زۆری تر) رۆلی تێدا دەگێڕن و تییدا بەکار دین .
ئەفسانە: ئەو چیڕۆکەکۆنانەی پاڵەوانەکانیان خوداوەندن .
ئەفسانە: بەرزترین ئاستی داهێنان و جوانی.
ئەفسانە: شتێک لەواقیعدا نەبووبیت و ئیستاش دەستنەکەوێ .
ئەفسانە: شتی نهینی و نەزانراو.
ئەفسانە: شتی بێ بنەماو ناراست و پروپوچ .
ئوستورە: ئوستورەش لەکوردەواری بەکاردێت، ئەم وشەیەش وەک هه‌ندیک بۆی دەچن عه‌ره‌بی‌ نیه ! لەوشەی (اسطوره‌)ەوەنەهاتووەو لەبنەڕەتدا وشەیەکی (سانسکریتی )یەو لەوشەی (سوترا =)وەهاتووەگۆڕاوە– سوترا، ستورە، ستر– و زۆر وشەی تری لێدروستبووە(هیستۆری =) و (ستۆری =)، واتەوشەی میژوو و چیرۆکی لێکەوتووتەوە، لەکوردیشدا وشەی (ستر = ستران)ی ڵێدروستبووە.
زمانی ئەفسانەی سلیمانی
زمانی فۆلکلۆر بەگشتی و ئەفسانەبەتایبەت زمانی خەڵکەو هه ربۆیەههموو زارو بنزارو زارۆچکەکان هاوبەشن لەبەرهه‌مێنانی فۆلکلۆردا، هه‌ر بەم هۆیە بەهیچ شێوەیەک لەفۆلکلۆردا (زمانی یەکگرتوو = زمانی ستاندارد)نیە! زمانی ئەفسانەکانی سلیمانیش زمانی شێوەزارو بنزارەجیاجیاکانی شاری سلیمانیو دەوروبەریەتی و ئەوانەی لەکۆندا بەکارهاتوون و ئێستاش بەکاردین .
پێناسەی ئەفسانە:- دەقی ئەفسانەکان
لەلێکۆڵینەوەی زانستی و ڕێبازو پسپۆرییەجیاجیاکاندا ئەفسانەزۆرترین پێناسەی بەرکەوتووە، کەچی هێشتا زانایان لەپێناسەکردنی ئەفسانەدا داماون و ناگەنەپیناسەیەک کەتەواوی پێکهاتەوگرنگییەکانی ئەفسانەبخاتەبەرچاو! ئێمەلێرەئەم پێناسەیەبەشێاو دەزانین: (ئەفسانە.. کۆنترین وبەرزترین و گرنگترین ئاستی بی
رکردنەوەی مرۆڤە).
دەقی ئەفسانەکان
باشترین دەقی هه‌رەکۆنی پێش زایین کەبۆ سلێمانی دەستنیشانی بکەین، دەقی ئەفسانەی لافاوی سۆمەرییە، کەلەم دەقەدا نیشتنەوەی کەشتی لەسەر چیای (پیرەمەگروون) ی نزیک سلێمانییەو تییدا ئۆتۆناپشتم ئاوا ئەفسانەکەدەگێرێتەوە:-
شەش ڕۆژو شەش شەو تێپەڕی
هیشتا کەف و کولی لافاو شەپۆڵان دەداو هه موو خوارووی وڵاتی داپۆشیوە.
کەگەیشتینەڕۆژی حەوتەم شڵپ و هۆڕی لافاو کەمی کردەوە
وەک لەشکری دۆڕاوی جەنگ لێکداپچڕا
پاشان دەریاو ڕەشەبا نیشتنەوەلەگەڵ کەف و کوڵی لافاو
ینیم دنیا ئارامە
خەڵکم بینی هەموویان گەڕاونەتەوەبۆ قوڕ
زەوی وەک سەربان پان و لووس بووە
دەمامکم کردەوەتیشک بەر ڕووم کەوت
کڕنۆشم بردوو دەستمکرد بەگریان
فرمیسک بەڕوومدا هاتەخوارەوە
سەیری قەراغەکانی دەریام کرد
لەهه‌رچوارلاوەچیای-جەزیرە- دەرکەوت
کەشتی لەسەر چیای (نەسیر– پیرەمەگروون) نیشتەوە
چیای پیرەمەگروون توند کەشتییەکەی گرت و لێنەگەڕا بڕوا
(…..)
ڕۆژی حەوتەم کۆترم بەرەڵاکرد
کۆتر هه ڵفری … دواتر گەڕایەوە، گەرایەوەو هیچ جیگایەکی دەستنەکەوت لێی بنیشیتەوە
پاشان قەلەڕەشکەم هه لدا.. سوڕاو لەوەڕاو نەگەڕایەووە
ئەوکات ههموو ئەوانەی لەکەشتی دابوون .. دەرمهینان
کوشتیم کوشتەوەو ئاوی پیرۆزم بەسەر(زەقورە- زەقایی- لوتکە)ی چیاداکرد.. (تەها باقر،ل١٥٧-١٥٩).
ئەوەی لەم ئەفسانەیەی سۆمەریدا گرنگە، کەشتیەکەلەسەر چیای (پیرەمەگروون) دەنیشێتەوەنەک چیای (گوتی ) و کەشتیکەپڕەلە- هه‌وێنی ژیان– لەوێ باری خۆی ههلدەریژی.
باوکی مێژووی کۆن (ته‌ها باقر) لەپەراویزدا دەنووسێ: زانراوەکەشتی لەسەر چیای– ئەڕاڕات– ئورارتو دەنیشێتەوە، ئەگەر بەوردی ناوی داستانەکەمان خویندبیتەوە(نەسیر) مانای (ڕزگاربوون) بدا، ناوی چیای نەسیر لەهه‌واڵەکانی (ئاشورناسرپال -٨٨٣-٨٥٩ پ.ز)ی دووەم پاشادا هاتووە، کەدەکەوێتەخوارووی زێی بچوک، لەگەڵ ناوی گوتیەکان ناوی هاتووە، ههندێک لەلێکۆڵەران بە(پیرەمەگروون)ی دەزانن، چیای ناوداری نزیک سلێمانی، کە٤٥کم لەباکووری – شروباک-ی زێدی ئۆتۆناپشتم دوورە، ئەو چیایەی کەشتیەکەی نوحی بابلی لەسەرنیشتەوە، بەقسەی (بیرسۆس) نووسەری سەدەی سێیەمی پێش زایین، بەناوی(چیای کوردۆیین) واتەچیای کوردەکان ناسراوە، کەلەقورئان و نووسراوەسریانیەکاندا کەشتی لەسەر چیای – گوتی – دەنیشێتەوە(گلگامش.ل١٥٧-١٥٩) .
ئەفسانەی جولندی
ئەم ئەفسانەیەڕووداوو کەسایەتیەکانی ڕیک کەسایەتی سەرەتای هاتنی ئیسلامەبۆ کوردستان، جولندی پاشایەکەلە(قەڵای جولندی) نزیک سلیمانی حوکم دەکات و لەدوورەوەههواڵی (ئیسلام و محەمەدی پیغه‌مبه‌ری خودا و عه‌لی‌) دەبیستێ و زۆر خەمبار دەبێت و لێی دەپرسن بۆچی خەمبارە؟ لەوەڵامدا دەڵێ: (ئەمن دەمرم و حه‌مەدەمینەک پەیدا دەبی و ولاتی من داگیردەکات!!) ئەم ئەفسانەیەدوو دەقی لەبەردەستە، لەدەقی (تحفه‌ی‌ مڤفریه‌) جولندی بەیارمەتی – شەیتان- لەشکری خۆی دەباتەمەدینەولەوێ شەڕ لەگەڵ لەشکری ئیسلام دەکات .
جولندی بەلەشکرێکی گەورەدەوری مەدینەدەدات وبیلالی عه‌به‌شی‌ کەئەمەدەبینێ ناتوانێ بانگ بدات و خۆی دەگەینێتەمحەمەد و دەڵێ: (یاڕەسوڵڵا سەرێ منت بێ بەقوربانی سەرییە، بانگم نەدا چارم چیە؟ لەشکرێکی زۆرم دییە!).
نەبی دەفەرمووێ بڕۆ بزانەچیە؟ بیلال دێتەوەدەڵێ: سەرکردەی ئەو لەشکرەی کافرێکی جولندییە! پیغەمبەر لەخوای دەپاڕێتەوەمەلایکەتی بۆ بنیرێ و خەندەقی بۆ هه ڵکەنن. جولندی کەخەندەق دەبینێ دەڵێ: (سیحری عەلی زۆر تەواوە، ئەو خەندەقەچییەبنیاتنراوە؟) جولندی بەئ سپی خۆی لەخەندەقی چل گەزپان دەپەڕێتەوەو کۆڵان بەکۆڵان لەمەدینەی دەگەڕێ و کەس نابینێ، دوازدەئەسحابەلێی دەچنەمەیدانێ جولندی ههر دوازدەیان دەکوژێ.
پیغەمبەر تەنگاو دەبیت و جوبرائیل بەدوای ئیمامی عەلی دا دەنێرێ.
(حەزرەتی جوبرایل هات بەقاسیدیە، گوتی هاتووم بەرەزای ڕەبییە)
ناگەڕێتەوەههتا تۆلەی دوازدەئەسحابەی نەکاتەوە.
عەلی دەڵێ:
جولندی، جولندییەپەڕقۆزە
ئەتۆ ئەو شەش پەڕەت لەسەری نەبێ پیرۆزە
ئەتۆ مەدینەت بۆ لەمامی من کردووەئاڵۆزە؟
جولندی دەڵێ ئەمن ڕۆڵەم ڕۆڵەی شێری،
هیچ کەسم پێ ناویری .
هه‌ردوکیان بەئازایەتی خۆیاندا هه‌ر دەڵێن: جولندی پێشدەستی دەکات و گورزێک لەعەلی دەدات: (جولندی گورزێکیدا لەتەوقی سەرییەهه‌تا سینەبەندی بەدوڵدوڵەوەبەئەرزی ڕەق و ئیشکی دابردییە)
ئەوجارەعەلی تانی زولفوقاری دەدات:
کەشیرێکی دەدا لەتەپلی سەری جولندییە
ئەزرەتی جوبرایل پەڕی وەبەر نەدابا بەڕەزای ڕەبییە
ئەوێ جاری دنیا وەردەگەڕا بەیەکجارییە
بەو شیرلێدانەی جولندی بەئەسپەوەدوو کەرت دەبی، ئەسحابەبەناو لەشکری جولندی دەکەون و ئەلی دەڵێ:
بەو خودایەی لایەزانە
دەست هه ڵناگرم لەو کافرانە
هه‌تا خوین نەبا سەرانە
بۆ ئەوەی قسەی شێر ئەلی نەشکێ:
هاتەئاسمانێ هه‌وری تاری
رەشێنی بارانێ لێ دەباری
هه‌روا خوێن دەهات رای دەمالی سەرو جەندەکی لاری تحفه‌ی‌ مظفریه‌.ل 222-252
پاش ئەوەی هه‌موویان دەکوژن ئیمام دەلێ: بانوێژەکەم نەچێ، دەچێ نوێژێ دەکات !!
لەم ئەفسانەیەدا بنەمایەکی میژوویی هه‌یە، ڕەگەزەکانی ئەفسانەزۆرن، شەیتان یارمەتی جولندی دەدات، مەلایکەت خەندەقی بۆ پیغەمبەر لێدەدەن، جوبرایل بەرەزامەندی خوای لەسەرداخوازی پێغەمبەری و داوای لێدەکات بگاتەهاواری مەدینەی !
لەدەقی (تۆفیق وەهبی)دا بەپێچەوانەی تحفه‌ی‌ مڤفریه‌ لەشکری ئیسڵام دەورەی قەڵای جولندی دەدات و لەشەڕێکی گران بەسەرکردایەتی جولندی شەڕی مان و نەمان دەکەن، ئەمەیەک ساڵ دەخایەنێ ! سەرکردەی ئیسلام نامەیەک بۆ ئیمامی عەلی دەنووسێ و دەڵێ : (لەتوانای هیچ مرۆڤێک نیەئەم قەڵایەداگیر بکات، لەشکری موسلمانان شپرزەبووە، ناتوانرێ داگیربکرێ، مەگەر بەموعجیزه‌یه‌كی‌ ئاسمان! ئێمەچاوەڕێی موعجیزه‌یه‌كی‌ ئێوەین، یا ئەوەتەبفەرموون تابگەڕینەوەبۆ مەدینە). تۆفیق وەهبی ل١٩٢
ئیمام کەئەمەدەبیسی توڕەدەبێت و داوای بەردەقانی دەکات و لەمەدینەی ڕادوو بەرد بۆ کوردستانێ دەهاوێ، بەرد لەئاسمانێ دەبیت جولندی و خەلکەکەموسلمان دەبن، بۆ پاراستنی خەڵکەکەجوبرایل بەفەرمانی خوای باڵی دەداتەبەر بەردەکان، لێناگەڕێ زیان بەخەڵکەکەبگات. جوبرایل که‌مێک باڵی بریندار دەبیت و بەردەکان لەبەردەمی قەڵاێی دەچەقن !! ئیستا بەبەردەعەلی ناسراون.
لەم دەقەشدا ڕەگەزی ئەفسانەههن..ههڵدانی دوو بەرد لەمەدینەوەبۆ قەڵای جولندی لەکوردستان پەڕدانەبەر بەردەکانی جوبرایل.. کاری ئەفسانەیین .
تۆفیق وەهبی لەلێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا شوێنی (شوینەوار)ی میژوویی قەڵای جولندی دۆزیتەوەو دەڵێ دەکەوێتەدوورایی (٢ کم ) لەدۆڵی (سورەقاوشان) لەڕۆژئاوای باکووری ڕۆژئاوادا، لەیەکێ لەپێچەکان کەڵاوەیەک ههیە، خەڵکەكه دەڵێن: قەڵای جولندی کەیەکێ لەکۆنترین پاشماوەکانە..تۆفیق وەهبی .ل١٧٩
ئەفسانەی ناوی سلێمانی
دەگێڕنەوەلەڕۆژانی یەکەمی دروستکردنی شاری سلێمانی، لەگەڵ یەکەم قەزمەکەلەزەوی دەکوتن..ئەنگوستیلەیەک دێتەدەرەوە، کەسەیری دەکەن دەبینن لەسەری نووسراوە– سلێمان– خەڵکەکەبەئەنگوستیڵەی موعجیزه‌ئاساو ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی‌ حەزرەتی سلێمانی دەزانن و هه‌ربەم بۆنەیە شارەتازەکەناودەنێن( سلێمانی) .
ئەفسانەی کەسایەتی مەلیک مەحمود:
مەلیک مەحمود سەرکردەی شۆڕش و ڕاپەڕینی سەرەتاکانی سەدەی بیست. وەک کوردێک و شێخ و موسلمانێک و مەلیکی کوردستان شۆڕشی دژی داگیرکەران و ئینگلیز ده‌كرد، بەم بۆنەیەوەپیرۆزیەکی زۆری لەنێو خەلک بۆ پەیداببوو، هه‌ر بۆیەکراوەتەپاڵەوانی زۆر ئەفسانە. دایکم زۆرجار دەیگێرایەوەدەیگوت: شیخ مەحمود – روحم بەقوربانی بی – کەدەچووەشەڕێ و دەهاتەوە.. پشتبەندەکەی دەکردەوەگوله‌ بەردەبووەوە، چونکەگولەشێخی نەدەبڕی ! کەچی هه موو لایەک دەزانن شێخ لەپەنا بەردەقارەمان برینداربوو.
نەسوتان لەنێو ئاگردا
خەڵک دەگێڕنەوە.. شێخ نەفی کرابوو بۆ هیند، لەوێ زۆری ئازاردەدەن و دواجار ئاگرێکی گەورەدەکەنەوەو – کافرەکان – ئینگلیز – شێخ دەخەنەناو ئاگر. کەچی ئاگر کار لەشێخ ناکات و هاوار دەکات: سەگ باوکینەقەسریم دەرم بێنن !!
لێرەتەواوی چیرۆکەئەفسانەییەئایینیەکەی ئیبراهیم پێغەمبەر گواستراوەتەوەو شێخ کراوەتەپاڵەونی ئەفسانەکە.
لەم ئەفسانەیەش ڕەگەزی ئەفسانەهه‌یەو نەسوتانی شێخ لەنێو ئاگر بۆ خۆی ئەفسانەیەکی مێژوویی و ئایینی و کۆن و ناسراوە. هه‌ر ئەم ئەفسانەیەنیشانەی ئەوەیەکەئەفسانەڕانەوەستاوەو بەردەوامە.

2019-04-26
د. مەولود ئیبراهیم حەسەن

———————————————————————–
سەرچاوەکان :
تحفەئ مزفریە. ئۆسکارمان، هینانەسەر ڕێنووسی کوردی هێمن، چاپی کۆڕی زانیاری کورد، بەغدا ١٩٧٥
گەڕان بەدوای نەمرییدا، مەولود ئیبراهیم حەسەن دەزگای ئاراس، هه ولیر2002
الاپار الكامله‌, توفیق وهبی‌, جز‌و الاول, اعداد رفیق صالح, بنكهی‌ زین, السلیمانیه‌ 2006
ملحمه‌ كلكامش, گه باقر, وزاره‌ الپقافه‌ والاعلام, بغداد 1980




شەهید …. شیعر: پشکۆ ناکام

“”””””””””
لەو شوێنەی خوێنی تۆ ڕژا
لەو خاکەی
تیا گەوزایت
گوڵاڵە سوورە ، ڕوا
هەر زوو لێکرایەوە
بۆ جوانی
بۆ بۆن خۆشی شەوانی سوور
بە یەخەی یارا کرا
چەپڵەی زۆر بیسترا
بە فرمێسکی تیمساحاوییەوە
لەسەر تۆ زۆر ووترا
چەپڵە بۆ تۆ
گوڵاڵەکەش بۆ ئەوان
بۆ ئەو شەوانەی
بە ڕەنگی خوێنی تۆ
تا شەبەق بەزمە
بەزمی شەوانەی ئەوان
و
هەرگیز لە یاد نەبوونی تۆ

لەو شوێنەی
خوێنی تۆ ڕژا
زیاتر لەو خوێنە
فرمێسکی دایکت ڕژا
فرمێسکیان هێنا
كردیانە پۆستەر
كردیانە کتێب
كردیانە لیست
دوا جار کردیانە دراو
قاسەکانیان پێ پڕکرا
تا ئەو لێوارەی لێی ڕژا
بژی شەهید….!!
نەمرە شەهید…!!
بونە دروشم
و
هەر جارەی لە بۆنەیەکا
مێشکمان کاس ئەکا

بۆ نەهێشتنی سەهۆڵبەنگانی
….ژیان
خوێنت ڕژا
ئەمڕۆ بۆتە کورەی گەرما
بۆ جێ خەوی
ئەوان

پەڵە هەوری بەهاریش
لە ئاست خوێنی تۆ
گریا….و گریا
ویژدانیش
وەک دایکە جل رەشەکەی تۆ
واقورماوو..مات
ئینسان بۆ ئەبێ بکوژرێ
…..بۆ
پێش ئەوەی بشکوێ
گوڵ بۆ هەڵوەرێ
….بۆ

ئەمڕۆ ئەوان
بەناوی تۆ
و
هەزارانی تریش

بە وێنەی تۆ
و
سەدان هاوڕێی تریش’
دەنگیان بەرز…
قوڕگی پڕ لە شۆڕشگێڕی
و
شتی تریش
مایک بەر ناکەوێ
بژی شەهید..سەربەرزە شەهید
دوای چەپڵە و سروودیش
كێ لەبیرێتی
كەی کوژرای تۆ..!!!
بەس دایکت ئەزانێ
یەکەم بڵێسەی سووتانی جەرگی
ئەو ساتە وەختە بوو
كە خوێنت تێکەڵ
بە خاک بوو
بوو بە ئارامگای تۆ
دوێنێ سوێند بوو
ئەمڕۆ دروشمە خوێنی تۆ
ژیانیش
بۆ ئەوان هەر دروشمە
تۆش بووی بە ڕەگ
بۆ خاک
وەک ئەو گوڵاڵەیەی لێی ڕوا
تۆ شەهید
و
ئەوان ، ئەوان و شتی تریش
“”””””””””””’
MAY/2019




پیاوێک بە چراوە … گۆڕینی: محەمەد بەرزی

   منداڵە زیرەکەکان :  ڕۆژێک لە ڕۆژان لە گوندێکی پچکۆلەی ئاوەداندا ، پیاوێک  بە تەنها دەژیا ، بەڵام  بە داخەوە  ئەم پیاوە نەیدەتوانی هیچ شتێک ببینێت ، چونکە هەردوو چــاوەکــانی  کـوێـربـوون .  جا  هەر کاتێک بەشەو بهاتایەتە دەرەوە ، چرایەکی ڕووناکی  لەگەڵ خۆیدا دەگێڕا . 

شەوێکیان ، کە زۆر تاریکبوو لە میوانی خێزانێک دەگەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان ، بە لای چەند گەنجێکدا تێپەڕی . کاتێک گەنجەکان چراکەیان بە دەست ئەم پیاوە نابینایەوە بینی ، کەوتنە پێکەنیین و گاڵتە پێکردن پێی . یەکێکیان وتی : ( ئەرێ مامە گیان ، خۆ تۆ لای خۆت کوێریت و هیچ نابینێت ، جا توخوا پێم ناڵێیت ئەو چرایەت بۆ هەڵگرتووە ؟ ) . پیاوەکەش لە وەڵامدا وتی : ( بەڵی ڕاستە من کوێرم و هیچ شتێک نابینم ، بەڵام ئەوی ڕاستی بێت ، ئەم چرا ڕووناکەم بۆ کەسانی بێ ئاگاو و نەزانی وەک تۆ هەڵگرتووە ، کە لەوانەیە بە دوو چاوی ساخەوە کەسێکی نابینای وەک من نەبینی و خۆتم پێدا بکێشیت و تووشی زیان و ئازارم بکەیت ، جا ئێستا تێگەیشتیت بــۆچــی ئـــەم چــرایــەم هــەڵــگرتووە ؟ ) .
پیاوە نابیناکە بەم وەڵامە زۆر جوانەی ، هەموو گەنجەکانی تەریقکردەوە و دەستبەجێ چوون داوای لێبوردنییان لێکرد .

جا منداڵە ئازیزەکان : پەندی ئەم چیرۆکە لە وەدایە ، ئێمە نابێ بەر لە تێگەیشتنی ڕاستییەکان بڕیابدەین . بۆیە پێویستە فێربین بە دواداچوون بۆ ڕاستییەکان بکەین و ئنجا بڕیاری خۆمان بدەین .


تێبینی : ئەم چیرۆکە لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی و ناوی نووسەری لەسەر نییە .




نامه‌كانی ئیشق … 15 … سه‌ردار جاف

هه‌موو به‌یانییه‌ك

33 – به‌یانیت به‌ تریفه‌ی هه‌سته‌كانم جوان ، به‌یانیه‌ك خه‌مڕه‌وێنی دڵته‌نگیت بێ، به‌یانیه‌ك ئیدی ئه‌م ژنكوشتنه‌ی نیشتیمانی خۆمان نه‌بینین، ئیدی ئه‌وه‌ باهۆزه‌ و گێژه‌ڵوكه‌ی خه‌ره‌ندی كه‌ڵچه‌ری من و تۆیه‌، نازداره‌كه‌م ده‌زانم چه‌ند خه‌م له‌ خۆ كوشتنی ژن یا له‌ ژنكوشتن ده‌خۆی ، باڵات به‌ بارته‌قای ئه‌و له‌ پاشینه‌ی بیر و ئاوه‌زی هاوه‌ڵانمان ڕۆنیشی خاك ده‌بن، ده‌زانم ئاسوده‌ییه‌كانتان ده‌شێوێنێ، ئه‌دی له‌م سپێده‌وه‌ بۆ به‌ كۆڵێ هومێده‌وه‌ به‌ر ده‌رگات لێ ده‌گرم، ئه‌وه‌ له‌ هه‌گبه‌ و فه‌رهه‌نگی منا نه‌ك كاڵ بۆته‌وه‌ بگره‌ هه‌ر بوونی نه‌بووه‌، ئاسووده‌ و بێ خه‌م به‌ له‌ بری كوشتن ژیانی به‌خته‌وه‌ری و خۆشه‌ویستی و ئیشق و ڕێزگرتنم به‌ دیارییه‌ك بۆ هه‌ڵگرتووی تا هه‌تایه‌ له‌ ئامێزتا بخه‌مڵێ، ئه‌وه‌ وشه‌ گوڵه‌كانن ده‌بنه‌ چه‌پكه‌ ده‌ستی تووڕه‌ بوونم و له‌ به‌رۆكت ده‌درێن، ئه‌وه‌ شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌كی پێكه‌وه‌ییمانه‌ خه‌م له‌ دوێنێی رۆژهه‌ڵاتیمان ده‌خوا، به‌یانییه‌ و گۆرانی و مۆمی ژیانێكی نوێ بۆ خۆمان هه‌ڵ ده‌كه‌ین ، ئه‌وه‌ بیره‌ نامۆیانه‌یش ده‌بێ ببنه‌ ته‌رمی ئاینده‌ و بیسڕینه‌وه‌ له‌ شاده‌ماری ئه‌و ئاوه‌زه‌ پوچه‌ڵانه‌، چونكه‌ گوڵی تۆ بۆنبارانی نه‌ك پاخچه‌ و دیوانسه‌را ده‌كا، نیشتیمانیك پڕ شانێل ده‌كا… 2 / 4
34 – به‌یانیت ڕه‌نگی هه‌ناری گرتووه‌ و لێم بووی به‌ په‌روانه‌ و به‌ ده‌وری شه‌م ده‌خولێیته‌وه‌، ، چ ده‌بێ تا ئێره‌ و ئیدی ته‌واو بێ شه‌م به‌ ده‌وری په‌روانه‌ بخولێته‌وه‌، هه‌تا خه‌م بوخچه‌ی نه‌هامه‌تی خۆی بپێچێته‌وه‌ و چیدی به‌ر ده‌رگات نه‌گرێ، باڵه‌كانت ڕه‌نگین بكا، تا ڕه‌ونه‌قتر و به‌ گوڕترین هێزی فڕینی هه‌بێ، با به‌ به‌خشنده‌ییه‌وه‌ له‌ ڕوخساری گزنگ بچێ، هه‌ر له‌ ژوانی گه‌ڵامان بنێ و بتكێین به‌ سه‌ر چرای ڕۆژگار، دونیا ته‌ژی بێ له‌ ئه‌وین له‌ ئیشق و له‌ سۆز و كه‌فوكوڵی پاكی و جوانی و به‌رائه‌ت، له‌ قوڵایی ئیشقمانه‌وه‌ پێناسه‌ی ژیان بۆ ئه‌وانی دی بكه‌ین، مه‌موزین له‌ نیشتیمان نه‌بڕین، ئاوا مه‌یلی ڕه‌گ و بناغه‌ی ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌بێ، به‌سته‌ بۆ كیژی سه‌رچۆپی و كوڕی شوان بڵێینه‌وه‌، به‌یانیت جواندار له‌ گوڵ گوڵتر……4 / 4
35 – ئه‌م سپێده‌ ڕۆحم ته‌نافه‌ و ژێی قژی خاوتی به‌ سه‌ر خۆیدا داوه‌، له‌و لایشه‌وه‌ هه‌ردووكمان هێدی هێدی گوێڕادێری ده‌نگی ماملێین ئه‌و شه‌وانه‌مان وه‌بیر دێنێته‌وه‌ كه‌وه‌ك زوڵفت سیاپۆشن و ته‌نها مۆمی ڕووخسارت ژووری پێكه‌وه‌ییمان ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ شه‌رمی سووری كوڵمه‌كانت ده‌ڕوانمه‌ شقڵی سه‌ر سینه‌ت تا ته‌واو بۆنی ژنێتیت به‌ هه‌ناسه‌مه‌وه‌ بلكێ، ئه‌م به‌یانییه‌ نیگایه‌كت به‌ ده‌م خه‌یاڵه‌وه‌ئاشنای په‌ڕینه‌وه‌ی ده‌ریایه‌كم ده‌كا ڕووه‌ و جه‌مسه‌ری باكوور هه‌ڵمده‌بڕێ، هێند وڕ و كاسم حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌ماوه‌ ، سه‌رم وه‌ك جاران به‌ خۆمه‌وه‌ نییه‌، نه‌ له‌سه‌ری مرۆڤ ده‌چێ نه‌ له‌ به‌ردی باراش، سه‌رێك له‌ شه‌مبازیام وه‌رگرتووه‌، وه‌ك مزراح ده‌خولێته‌وه‌ و واق وڕماوی نیگای پڕ تریفه‌یی و جوانی و ڕه‌ونه‌قی ئه‌و ڕووخسار و قه‌د و قامه‌ته‌م، ده‌ڵێی له‌ به‌رده‌م فرۆشگای ته‌مه‌ن ڕاماوم، زه‌نگی مۆبیله‌كه‌ ڕایچه‌نیم هه‌سته‌كانی تۆی پێ ناسانمه‌وه‌، ئیدی خه‌یاڵدانم قووڵ قووڵ بوویه‌وه‌ به‌ تاڵ تاڵی پرچتا خۆی شۆڕ كردۆته‌وه‌ خه‌نده‌ی لێو و ڕتووشی گه‌ردنتی تێكئاڵان ئیتر چاك حاڵی بووم كه‌ له‌ گوڵ گوڵتر تۆی ئه‌زیزم …….. 7 / 4
36 – به‌یانیت جوان و خومار و مه‌ستی تێكئاڵانی شه‌وێكی دوور و درێژی پاییزان، مه‌یله‌كانم ئه‌م به‌یانه‌ سه‌ر به‌ تونێلێك ده‌كه‌ن ته‌متومانی سپێده‌ ده‌سڕنه‌وه‌، ته‌می هه‌ور سه‌ر له‌ نوێ سه‌ره‌تاتكێی نیگاكانت ده‌كا تا تاریكی بنێژێ، به‌ سه‌ر باڵی پێكه‌ شه‌رابه‌وه‌ سه‌ما مه‌ستمان ده‌كا و له‌نجه‌كانت ده‌مفڕێنێ، به‌یانییه‌ و گه‌لاوێژ چاوی خۆر ده‌به‌ستێته‌وه‌ و هه‌ناسه‌ت چاوشاركێم له‌ ته‌ك ده‌كا، هه‌موو گرێكوێره‌كانی لوغزی ئیشقمانمان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، تۆ ژنه‌ میهره‌بانه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره‌ی هه‌ولێر و بن چیای سه‌فینی ، كه‌چی نها لاپه‌ڕه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كان بۆ یه‌ك ده‌نوسینه‌وه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ی دیداری خه‌نده‌كانمه‌وه‌ قاوه‌ تاڵه‌كانی یه‌كدی به‌ ماچه‌ هه‌نارییه‌ك شیرین ده‌كه‌ین ، ئه‌و ماچه‌ی له‌ خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه‌ بوونه‌ لامیسه‌ی جه‌سته‌ و به‌یانی پێ به‌یان كردین، ئه‌و به‌یانه‌یش به‌ جوانی جوانیت ڕاناگا له‌ دامێنی ناخی بێگه‌ردت غلۆر ده‌بێته‌وه‌ ، ده‌بێته‌ سه‌ره‌ ڕێی ئاشقان و ئه‌و گوڵه‌یش بچنه‌وه‌ هێشتا به‌ گوڵی تۆ ناگا ……4 / 4
37 – كازیوه‌یه‌ك نییه‌ پیاسه‌كانی ته‌نیاییم له‌ سۆراغی ئه‌و هه‌سته‌ به‌ ئاگایه‌ته‌وه‌ وێڵی شه‌قام و كوچه‌كانی نیشتیمانی غوربه‌ت نه‌بێ، ئه‌م به‌یانییه‌ ته‌نیاییه‌كانم به‌ ئاودامانی هه‌ناسه‌ته‌وه‌ هه‌ڵواسیوه‌، سۆراغی تێفكرینه‌ وه‌نه‌وشه‌ییه‌كانی ماچی ئه‌به‌دییه‌تی گه‌ڕه‌لاوژێیانه‌ت ده‌كا، به‌ ته‌لیسمێكی قه‌تیساوی خۆره‌وه‌ لكاوه‌ و هه‌ڵوه‌دای تروسكایی هه‌نگاوه‌ ڕه‌شه‌كانی ده‌م زویر بوونی ئاته‌شگایه‌، كه‌ ته‌نیا ناخی من ده‌برژێنێ، له‌ قوفڵی كڵۆمدراوی به‌زه‌یی ده‌گه‌ڕێ كێلونه‌كه‌ی بگۆڕێ و به‌ سانایی ده‌ست به‌ باخچه‌ ژاوه‌ژاوه‌كانی گه‌ڵاوه‌ بگرین، من و تۆ وه‌كو گه‌ڵا نه‌كه‌وینه‌ سه‌ر زه‌وی، لێ خولیاكانی به‌یانیانمان ته‌مه‌نێكی به‌ كێرد سه‌ربڕاوی بێهوده‌ن، زیز بوون و ئاشته‌وایی دوای ئه‌وه‌ په‌رده‌ شه‌رمنییه‌كان ڕاده‌ماڵی و هاوژینی ژینمان جاڕ ده‌ده‌ی، ئه‌م به‌یانیه‌مان له‌ هه‌موو گزنگێ روونتر ده‌كاته‌وه‌، وه‌لێ ژووره‌كه‌م گوڵێكی تێدا ڕواوه‌ له‌ گوڵ گوڵتره‌ …. 9 / 4
38 – به‌یانیت جوان… به‌یانیت ئاوێته‌ی ڕۆحی من… به‌یانیت ئه‌ندێشه‌ی شه‌و و ڕۆژانم …. جوانیت ئیلهامی شیعرم، هه‌ناسه‌ت نوكی قه‌ڵه‌م و ڕۆحت ده‌فته‌ری نوسینه‌كانم، سینگت كتێبخانه‌ی كتێبم….
جوانیله‌كه‌م… دوو ڕۆژه‌ ئافاتی مه‌رگ تێمئاڵاوه‌، نازانم ئه‌و زویر بوونه‌ له‌ كام یاخیبوون و هه‌ڵه‌وه‌ ئیلهامی وه‌رگرتووه‌، له‌ كام ژیله‌مۆی منه‌وه‌ پێیه‌كانتی ئه‌زیه‌ت داوه‌ و له‌ دڵه‌وه‌ داخورپاوی و ئه‌و ئازاره‌ی به‌ دڵی میهره‌بانت گه‌یاند….. په‌نجه‌كانم هه‌ڵوه‌رێن كه‌ بێ ڕێزیان نواند و خه‌میان كرده‌ دیاری ، له‌ بری نوقڵانه‌ی خێر ئاته‌شگای له‌ دڵم كرده‌وه‌، شیرینه‌كه‌م…….. گه‌ر نیازت وایه‌ له‌ ده‌رگای دڵته‌وه‌ سنوورداشی ئه‌و دیوی ئه‌وینم بكه‌ی …… ئه‌وا من له‌ په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌كانته‌وه‌ ده‌خزێم و ئاوێته‌ی ناخت ده‌بم و گڕی ئیشق خۆش ده‌كه‌مه‌وه‌ و له‌ خه‌ڵوه‌تی ئه‌وینی ئه‌به‌دییه‌تتدا هۆگر ده‌بمه‌وه‌…. تۆ ئه‌و جوانه‌ی گوڵت پێ ناگا، ده‌ڵێم داڕزێ و هه‌ڵوه‌رێ ده‌ست و په‌نجه‌كانم كه‌ نمه‌ك حه‌رامی به‌ بوون و باڵات بكه‌ن.12/4
39 – له‌ ته‌ك ئه‌م به‌یانه‌دا…. له‌ چاوه‌ نێرگزیه‌كانته‌وه‌ نمه‌ی تۆخبوونه‌وه‌ی ئیشق تۆو ده‌كه‌م و به‌ری ڕه‌نجی ماندوو بوونی دڵ ده‌سكه‌نه‌ بكه‌ین، لێوه‌كانمان سڕسڕ و بته‌زێنین تا له‌ دوو ڕۆژی دابێ به‌ یه‌كدی گه‌رم گه‌رم ببنه‌وه‌ و تینوێتی خۆیان بشكێنن، ئامێزم له‌ به‌ر سه‌رمای به‌یانیان بڕچێنم باشه‌خته‌ی نیشتیمان زه‌فه‌ری پێببا له‌ ڕاموسانی باڵاتا خاو ده‌بنه‌وه‌، پێكڤه‌ گه‌مه‌ به‌ ئاونگه‌كانی سه‌ر سینه‌ی یه‌كدی بكه‌ین، له‌ چیمه‌نه‌ توكنیه‌كه‌ی سه‌ر سینه‌م ئه‌فسونه‌كانی خۆتی تیا بنوێنه‌، با ترپه‌ی ده‌نگت په‌لكێش و نغرۆ بوونی ئاوێزان بوونمان بكا هه‌ناسه‌مان له‌ باوه‌شا كۆتا به‌گڕوگاڵی خۆیان بێنن و ئه‌شك ڕشتن تووڕ بده‌ن، ئه‌م به‌یانه‌ هه‌ردوو به‌ده‌م ئاسۆوه‌ سوور بچینه‌وه‌، وه‌ك مه‌رقه‌ده‌كه‌ی سه‌ر دڵم سپی سپی كزه‌ بای سه‌ردی ده‌م سوبح بهۆنینه‌وه‌، له‌ له‌ره‌ی كازێوه‌وه‌ نێوانی لێوه‌كانمان گه‌زۆی شیرین هه‌نگوینی له‌ شه‌رمانا بتكێننه‌ سه‌ر زه‌وی، برین و زامی ئاشقان به‌ بۆن و ڕه‌نگی گوڵینت ساڕێژ بكه‌ ، تۆی له‌ گوڵ گوڵتر. 15 / 4
40 – به‌یانیت نه‌باتی وه‌ك ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌تدواندم، ئه‌م سپێده‌ سینه‌م له‌ گه‌ڵ هاڵاوی هه‌ناسه‌م نامۆن به‌ یه‌ك، دوا ترپه‌ی دڵی غوربه‌تیم به‌ شه‌به‌یخونی نێو شه‌به‌نگ ده‌ئاڵێنم، ده‌مێكه‌ هه‌سته‌كانم به‌ دووت ڕا ده‌كه‌ن و وێڵ و عه‌وداڵ و له‌ سۆراغن ئه‌ی غوربه‌تتر له‌ من نه‌ ده‌تگرنه‌وه‌ نه‌ ده‌تبیننه‌وه‌، نازانم له‌ خێڵی خێوی یا نه‌بوونێكی هه‌ڵتۆقیوی، وا نووزه‌ی چرا تۆڕم لێك ده‌نێم و تۆ هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتی سوعبه‌ته‌كانی ده‌سله‌ملانێی پێش نوێژی زویر بوون نۆژه‌نكه‌یته‌وه‌، وا هه‌زاران جار غه‌ریبی تۆ ده‌كه‌م و مه‌یله‌كانت نوستوون و نامدوێنن، پێم بڵێ ئه‌مه‌ كامه‌ ئه‌وین و ئیشقێكه‌ ڕێی خۆی ناگرێته‌وه‌، تۆ وه‌ره‌ و بنۆڕه‌ به‌یانیانم چ به‌سته‌ڵه‌كێكی جه‌سته‌ و روحێكی گڕ تێبه‌ربووی كۆست و كۆته‌ڵ و ڕه‌شپۆشی دۆراندۆری گرتووم، ئێ تۆ له‌ ئازاری من ناگه‌ی یا سزادانت به‌ باڵای هه‌تیوی بێ تۆییم به‌ به‌را بڕیوه‌، ژن كه‌ له‌ گوڵ ناسكتر بوو ده‌بێ به‌زه‌ییه‌كانی ناسك و ڕۆشن بێته‌وه‌، خۆ من بێ تۆ و بێ بزه‌ و خه‌نده‌كانت له‌ مرۆڤ بوونم كاڵ ده‌بمه‌وه‌ ………

سه‌ردار جاف




تتریرۆری سەردەشت عوسمان، قۆناخی ململانێیەکی بێکۆتایی … جەمال کۆشش

یادێک لە رۆژی ٤/٥/٢٠١٠

کردەوەی تیرۆری سەردەشت عوسمان

پرۆسەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، زنجیرە ڕوداوێکی ڕوونن و پێکەوەبەستراون. سەردەشت عوسمان، وەک ژورنالیستێکی ڕەخنەگر(دەرگاکان دامەخەن ، دونیا لەدەرەوە دەمانبینن(……….، وە نزیکەی سەرجەمی بەرهەمەکانی))، وەک نوسەرێکی بەتوانا بۆ دەرخستنی گەندەڵی ، وسەرکوتی وەحشیگەری دەسەڵاتی کوردی، ناشرینی خودی ئازادی بۆ ڕیاکارە سیاسیەکانی (هەموو ڕاکەن، ئازادی هات)، (………….) وەک هوۆمۆریستێک، فەنتازیا وجوانی وشەوقدانەوەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە( من عاشقی کچەکەی بارزانیم) . هەروەک چۆن پێنوسەکەی، خۆشەویستی دەوروبەری(بیرەوری هاوپۆلەکانی لە زانکۆ و ژیانی کۆمەڵایەتی وکەس وکاری)، کاراکتەر وکەسایەتی پێدەگا و دەخەمڵێت وهەر لەماوەیەکی کورتی ژیانی تایبەتی ورۆژنامەگەری و نوسیندا هەڵدەدا وپەرەدەستێنێ وتێدەکۆشێت (ڕاستگۆیی )و(بەدەربەستی ) و(ئیرادە ) لە بۆتەی نوسینەکانیدا بەژنێکی ڕاوەستاوی هەبێت. (وشەنخونی وبەپرەنسیپ بەڵام بۆ نه‌وه‌یه‌ك كه‌ جوامێری له‌ ئیراده‌یه‌تی مانای شه‌رمه‌زارییه‌/سەردەشت عوسمان) بە دیار ئازادی ئێوەوە دابنیشین.

. مافیایکانی نێو مافیاکان ێ(وەک شێرکۆ بێکەس بۆسەردەشت عوسمان ووتەنی) بەهەمان ووردەکارییەوە، لەووردودرشتی ژیانی دەکۆڵنەوە ، نەخشە وپلانی چەپەڵ دادەڕێژن. هیچ گومان هەڵناگرێت تیرۆری سەردەشت عوسمان بەبەرنامەیەکی تۆکمەوەپلان ونەخشە بەبەرزترین وسێکوچکەی دەسەڵاتەوە گرێدراوە.ن. سەردەشت عوسمان، ئاگادار دەکرێتەوە کە هەولیر جێبهێلێت(وەک لەنامە ونوسینەکانی دا دەردەکەوێت، ڕوو بکاتە هەندەران ، یان بچێتە سلیمانی،دواتر دێمەوە سەر ئەوەی بۆ ئەمانە هەلنابژێریت سەرکێشی دەکات ولەهەولێر دەمینێتەوە) . پاشان هەڕەشەکان توندوتیژتروقەهراوی تر دەبنەوەو بە ڕفاندن وتیرۆر، سڕینەوەی فیزیکی لەسەر شانۆی ژیان بە کۆتاییەکی تراژیدی دەگات.

هەمان زنجیرە ڕوداوی هاوڕێی هەمیشە زیندوو(نەزیر عومەر لە شارۆچکەی سومەیل لە ٢٥.٨.١٩٩٣ )، دوبارە دەبێتەوە. نەک هەر لەرۆژنامە وڕێکخراوە جیهانیەکان، پەنجەی تۆمەتباری بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان (وەک واشنتۆن پۆست و.ڕێکخراوەی ئەمەنستی ئەنترناسیۆنال) دەکەن ، بەڵکە بەزمانی کوردی هەر لەوێبسایتی سەردەشت عوسمان بە زمانی سۆرانی، خوێنەر بە وردی هەموو پلانەکە، کەسەکان، پلە وپایەیان ، بە ووردەکارییەوە.ئاگادار دەبێت. http://www.sardashtosman.com/ku/ بە پاکتاوکردنی جەستەیی سەردەشت عوسمان، ئازادی رۆژنامەگەری وەک بەشێک لە ئازادییە سیاسیە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان، لەگەڵ زەبرێکی قەرەبونەکراوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە ململانێیەکی چارەنوساز لە نیوان خەڵک و دەسەڵاتدارانی هەولێر دەکاتەوە.

سەردەشت عوسمان ونوسین

نوسینەکانی سەردەشت، ووزەی وشکۆوتوانامەندی ودڵنییایی ی بەخشیەوە، بە تیۆری بە لە کردەوەی شۆڕشگێرانەدا بەخشیەوەووش. ەووتارەکانی . توانای بەکارهێنانی گوزارشتکردن ڕاستیەکانی ئاوێتە یوکردنی بارگاوی بە وشیاری چینایەتی بۆ بەسەرچوونی سەردەمی بە چەکی ڕوبەڕبونەوە لەگەڵ هێزە کۆنەپەرست ودەسەڵاتە خێلەکیە شێوە حوکمڕانیەکان لە پوخترین وئارامترین وساناترین ستراکتوردا بەرجەستەکردەوە. . ئەوانەی گلەییان بوو لەوەی نوسین گلەییان بوو، لەئاست زەبری قەهراوی وملهوڕی دەسەڵاتدا هیچی پێناکرێت، لە نوسین بێ هیوا ببون، سەردەشت عوسمان داری بیروهۆشیاری وئومێدی ئازادی بەخوێنی گەشی ئاودا. وزۆر بلێیە. سەردەشت بە ماوەیەکی کورتی کاری ڕۆژنامەگەری، پێنوسێکی خارای وەهای داهێنا لەق ەڵەمێکی پەیداکردنوسینی درکاندنی نهێنیەیەکانی ناوەوەی کە گەورەترین وبەهێزترین هێزی نا واقعی لەبەرامبەر خۆیدا ڕاگرت (ئاوێنەیەکیان بدەینێ تا بەقووڵی خۆیان ببین/سەردەشت عوسمان ) کە چەند دزێوو ناشرین وتاریک وڕیسوان. ،

زۆر بەڕێز بەزمانی جۆراوجۆر دەربارەی سەردەشت عوسمان، نوسینیان بڵاوکردۆتەوە، زۆریک لەوان، ئەو خاڵەیان بە ووردی بەرچاوخستوە، چاندنی ترس ودروستکردنی ژینگەی تۆقاندن ،زۆر فراوانترە لە پاکتاوکردنی جەستەیی ڕۆژنامەنوسێک. ئەو ئینسانکوژەی مەخزەن لە نێو دەمی رۆژنامەنوسێکدا بەتاڵدەکات( ئاماژە بۆ دامداخستنی بە کۆمەڵ، بۆچاوپڕخوێنی زاڵم وچۆک پێدادان بەریزی رۆژنامەنوسان ورۆشنبیرانمان ، سامناکی مەرگ لەبەرامبەر هەر کەسێک کە سەردەشت ئاسا بێت(دکتۆر عەلا مەشذوب، چیرۆکنوس ونوسەری عێراقێ بەماوەیەکی کەم، پاش بلاوکردنەوەی ووتاڕیكی ڕەخنە ئامێز لەسەر ژیانی خومەینی لە پاداشتی ١٣ ساڵ مانەوەو داڵدەدانی لەلایەن عێراقەوە، لەدەمەوئێوارەی رۆژی ٢.٢.٢٠١٩ لەشاری کەربەڵا بە ١٣ گوللە تیرۆریان کرد، کە هیج پێویستی بە ١٣ گوللە نەبوو).

ئەو خۆنواندنە تەحەددایەکی زۆر قێزەونە وتاڵانکردنی کەرامەتی سەرجەم وتاک بەتاکی هەست وسۆزداری سەرەتایی ئینسانەکان وپێکەوە هەڵکردنە. زۆر نوسەری بەڕێز لەبارەی تیرۆری سەردەشتەوە نوسویانە، کە ئامانجی تیرۆرەکە، پەیامێکی ترسناکتری لە خودی تیرۆرەکە هەڵگرتووە. ئەو فەزایەی پەیامەکە لەزمانی تیرۆرەوە بە کۆمەڵگا وڕۆشنبیران وڕەخنەگرانی دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان نیازی خوڵقاندنی هەیە، مەودای دەپەڕێتەوە بۆ سەرتاپای ژیان.

تەنانەت بۆ خەونەکانیش.پرسیار لەسەر بونمان وەک مروڤی سادە، وەک خەڵکی ڕەشۆکی ونێو بازارو کاروژیان. وەک لاو، وەک رۆشنبیر، وەک ئەوەی هەناسەمان هەیە وبۆندەکەین وچاومان هەیە دەبینین وئارەزوومان هەیە ودەمانەوێت پیادەی بکەین . سەردەشت دەچێتە نێو ڕەگی ژیانمانەوە ئەگەر بمانەوێت وەک ئینسانێکی بە شکۆو وشیارو ئازاد بژیێن. دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم جۆرە لە مرۆڤەکانی ناتوانێت لە سنوری خۆی ڕێگا بدات، (وەک لە نامەکانی سەردەشیتداهاتووە کە ئەبێت هەولێر جیب‌ێێڵیت) دەنا لە ناوی دەبەن، سەردەشت پێداگری دەکات لەمانەوەوخۆڕاگری و
نوسین لەسەر سەردەشت عوسمان، ئەرکێکی یەکجار یەکجار قورس وئەستەمە، چونکە ئەو هێڵیکی زۆر ڕۆشنی دیاریکرد، بۆ هەڵوێستی بەکردەوەیی رۆژنامەنوسیی شۆڕشگێڕانە. ئەو ئاگاداری ڕؤشنبیری جیهانی بوو، فەلسەفەی دەخوێندەوە، چاوی تا درەنگانی شەو بەدیار پیاوە گەورەکانی هزرو وهونەر وئەدەبەوە.دادەهات . تەمەنی تەنها ٢٣مۆم بوو. بەڵام هۆشیاری چینایەتی بۆ پێویستی گۆڕینی سەرتاپای دامەزراوە کانی دەسەڵات و پەیکەرەی هیرارکی کلتووری دیکتاتۆرییانەی کۆمەڵگای کوردستانی هەبوو.

نوسینەکانی بەرجەستەی پێداویستیە زۆر ناچارییەکانی شەقام بوو، کاتێک دەسەڵات باکی بە ئایندەی نەوەکانی، بە ماناوەی ئاسایی دانیشتوانی جوگرافیەکەی نەبێت، لانی کەم گوێەکی هەبێت بۆ بیستن، دەنا دەبێت بڕوات ، ئەو موستحیلی داوا نەکردووە، بەڵام ئەوەی داوای کردووە موستەحیلە لە عەقل ووێژدانی ئەم دەسەڵاتە بوەشێتەوە، دەمێکە ئەحمەدی شاملۆ وتویەتی (ڕۆشنبیرانی کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست دەبێت کێوی موستەحیل کوناودیو کەن).

سەردەشت عوسمان ولایەنە سیاسیەکان

چەند سالێک لەمەوبەر پرسیارێک لەدامەزرێنەری سایتی ویلکس (ژولیان ئەسەنگ ، هەفتامەی دی تسایت ١٧.٤) دەکەن، لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و جیاوازییەکانی نێوان کۆمارییەکان ودیموکراتەکان، وەڵامی ئەسەنگ ئەوە دەبێت، وەک جیاوازی نێوان نەخۆشی مەلاریا وسیلە. لەڕوانگەی سەردەشت عوسمانەوە، جیاوازی نێوان یەکێتی وپارتی یش هەروایە. پارتێکی سیاسی (یەکێتی) ‌هێندە جەللادییەتی لەریزەکانی خۆیدا شاردبێتەوە، کە بەخوێنساردیەوە دەستبەرێت بۆ کوڕە تاقانەکەی دایکە لانەوازەکەی ولەبەرچاوی هاوژینە هاوچیرۆکە پڕ تراژیدیەکەی ڕزگاربووی جێنۆسایدی ئەنفال، بە تەنهاش لەسەرلێکۆلێنەوە رۆژنامەگەرییەکانی بەفاکت ودکیومنەت لە تێوەگلانی گەندەڵی بەرپرسە گەورەکانی، ئیدی چ کارەساتێکە بۆ ئینسانی وەک سەردەشت ڕوو لە سلێمانی بکات.

ئەو ئەندام ولایەنگری بزوتنەوەی گۆڕانیش نیە، لەو نامەیەی بۆ نەوشیروان موستەفاش کە بڵاوکراوەتەوە، بەڕوونی دەڵێت، من دەنگ بە ئێوە دەدەم، چونکە بونی ئێوە باشترە لە نەبونتان. من تەنها دەنگتان پێدەدەم و نەعرەتەو هاواری شەقامتان پێدەگەیەنم. ئێوە بەردەوام لەبەردەم زوومی ڕەخنەگرانەدا ڕادەگرم. ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت کە بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک وکارای دەسەڵاتی ڕەهای حوکمڕانی ئەودەمی یەکێتی وپارتی بوو. بەڵام سەردەشت عوسمان خۆشباوەڕ نەبوو بە بزوتنەوەی گۆڕان. ئەو نەیهێشت پێگەی کۆمەڵایەتی ومەعنەوی خۆی بکرێتە سەرمایەی هەڵبژاردن ودەنگی جەماوەر بۆ کورسی پەرلەمان . بزوتنەوەی گۆڕانیش خۆیان ئەم ڕاستیەیان وەک خۆی ناسی ونەیانویست ونەیانهێشت ونایەنەوێت کەیسی سەردەشت وەک کەیسی بزوتنەوەی گۆڕان بناسرێت.

ڕێکخراوەی سەردەشت عوسمان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری وخێزانە وریاو بەجەرگەکەی سەردەشت عوسمان
ڕێکخراوەی سەردەشت عوسمان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری وخێزانەکەی، ڕۆڵێکی شایستەو گرنگی سیاسی ومێژوییان، لە هەراسانکردنی پارتی و دەسەڵاتدارانی هەولێردا بینیوە. ئەم کێشمەکێشە بەداخەوە هێشتا نەبۆتە تەوەرومەیدانێکی سەرەکی کۆمەڵگای کوردستان.

شەقام وخەڵک وئازادیخوازان وڕۆشنبیرانی شۆڕشگێر، زۆر بەداخەوە، بۆ بەرگرتن وپوچەڵکردنەوەی ئەم تیرۆرە نادیارو ئەم سیناریۆ سازییەئ دەسەڵات، ئامادەیی تەواویان نەبووە ونیانە. هەستەوەری کۆمەڵگا بۆ مافەکانی، پشتیوانی کۆمەڵگا لە ئەندام ولەخۆی وبەشداری کۆمەڵایەتی لە چالاکیە سیاسی وڕۆشنبیرییەکاندا پێویستی بەدەستپێشکەرییەکی گەورەتر لە خەباتی تاک وگروپە سەرکزوبچوکەکانی هەیە. کۆمەڵگای مەدەنیی، بەڕێکخراوە موزەیەفە مەدەنیەکانی ئێستای کوردستان لە ملهوڕیی ودەستدژێرییەکانی هێزە تاریکەکان ناپارێزرێت. ئەو شێوازانەی کە تا ئێستا گیراونەتە بەر بۆ دەستهەڵگرتن لە سەرکوتی سیاسی وتیرۆر هەڵسوڕاوانی ناڕازی بە دەسەڵات، جێدەستیان بە فراوان بونی سنورەکانی ئازادییەوە دیارە. پێمان وا نەبێت کە تیرۆریستەکان، کاردانەوە جەماوەرییەکان لەبەرچاوناگرن. بیریان لەو ئەگەرانە نەکردبێتەوە کە پێشبینی دەکریت وبەهەمان شێوە پلانی تۆکمەیان دانەنابێت بۆ پەککخستنی هەوڵەکانی جەماوەر لە دوایی کردەوە تیرۆریستیەکانیان.

پرسیارێکی زۆر قورسە ئەگەر بڵێین، ئایا نە دەکرا تیرۆری سەردەشت عوسمان ڕوو نەدات؟ بۆچی ئێمە ئەو فورسەتەمان پێدان کە ئەو مۆمە داگیرساوەمان لێبکوژێننەوە؟ ئایا نە دەکرا تیرۆریستەکان بوەستێنرێن ؟ پرسیارێکی قورستر، ئایندەی ئەم دۆسیەیە بە سەرجەم کایەکانی ئازادییەوە، بۆ کوێ هەنگاو دەنێت؟ سەردەشت عوسمان پەیوەندییەکی قوڵی بە شکۆو کەرامەتی هەمومانەوە هەیە. وەک خیزانەکەی دەڵێن ئەو ئیدی کوڕی کۆمەڵگایە.




پشكێكی بچوك لە یادگارییەكانی ئەنفالی چوار … عەلی مەحموود محەمەد

كیمیابارانكردنی گوندی گۆپتەپە لە بەرواری 3-5-1988 , سەرەتا و دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چوار بوو لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال , ئەو ئەنفالەی دەیان هەزار هاووڵاتی كوردی لەگەڵ خۆیدا بۆ مەرگ برد و ڕاپێچی مەرگەسات كرد, مەرگەساتێكی وا زیندووەكانیش ئاه بۆ ژێر بیابانەكان دەخوازن, ئەو ئۆپەراسیۆنەی تەنها یەكێك بوو لە كۆی 8 ئۆپەراسیۆنی دی , سەدان گوندی لە دوای خۆیەوە بە ڕوخاوی لە پێدەشتە نەبڕاوەكانی كەركووك و هەولێرو هەڵەتەكانی كۆیەو قەڵاسێوكەو كێوو و دۆڵەكانی چەمی ڕێزان و بنارە سەختەكانی دوكان و خەلەكان و نزمانی و پێ دەشتاییەكانی شوان و بناری قەرەچوغ بەجێ هێشت , چەپەكترین گوندی ئەم كوردستانە لێی ڕزگاری نەبوو , جێدەستی سوپای ئەنفال بە بست بە بستی ناوچەكەوە دیاربوو, ئەنفال ئەوەندە دڕندانە بوو مەرگی ناشرین كرد, فاشیەتی شەرمەزاركرد, لمۆزی شۆفەڵەكانی گەیشتووە بە هەر كوێیەك, لە دوای خۆیەوە وێرانی كردووە و مەرگستان و كەلاوەی بەجێهێشتووە, سوپای ئەنفال لە جیاتی شارستانییەت و ئاوەدانی كاولكارییان هێنا , ئەو گوندانەی شارستانیەت لێیانەوە سەری هەڵدا , كۆنترین گوندی جیهان بوون , بە درێژایی ماوەی هەزاران ساڵ ئاوەدان بوون , هۆلاكۆ وێرانیانی نەكرد, كەچی ئەنفال هەموویانی خاپوور كرد ( چەرموو – چەم ڕێزان , دوو ناوی ناسراوی جیهانین بۆ ئاوەدانی و شارستانییەت و قۆناغی كشتوكاڵ , كەوتوونەتە ئەم دەڤەرەوە ) .

سنووری ئەنفالی چوار لە بناری دوكانەوە دەستی پێكرد , تاكو لێوار و كەنارەكانی كەركووك و هەولێر بە درێژایی ئەمبەر و ئەوبەری زێی بچووك شۆڕبوەوە بۆ ڕۆخی پردێ , لەوێوە بۆ كلكەی قەرەچووغ , لە بەشی باكووری چەمچەماڵەوە بۆ دەم زێی بچووك , ئەو زێیەی بە درێژایی مێژوو , ئەمبەرو ئەوبەری ئاوەدان بووە , لەگەڵ خۆیدا سنووری نێوان هەردوو پارێزگای كەركووك و هەولێری بەش دەكرد .

ئەنفالی چوار سنووری چەندین شاروشارۆچكەی گرتەوە ( چەمچەماڵ , تەكیە , قەرەهەنجیر , ئاغجەلەر , كۆتەڵ , تەقتەق , قوشتەپە , كۆیە , دێگەڵە , پردێ , شوان , دوكان , خەلەكان , مەخموور … ) , لەو سنوورە پان بەرینە لەم ماوەی چەند ڕۆژێكدا, شوێنەواری شارستانییەت و ژیانی هەزاران ساڵەی مرۆڤایەتی بە تەواوی سڕایەوە, هەر لەو گوندانەوە شارستانییەت سەری هەڵدا , مرۆڤایەتی گەشەیكرد , دوای هەزاران ساڵ ئاوەدانی و خزمەتكردن بە مرۆڤایەتی , داهێنان و پێشكەوتن, كران بە وێرانە و كەلاوە, كۆنترین گوندەكانی جیهان هەمو تەخت كران, لە ناو لادێ ڕوخاوەكان شوێنەواری مەرگ دەبینرا , هێشتا بۆنی گەوەڕو مەڕو ماڵات و جیقنەی مریشكەكان دەهات, جار جارەش پەلەوەر و گیاندارێكی تەریك كەوتوو , جگە لە دار تەلی شۆڕەوە بووی كارەبا, چەم و ڕەزی چۆڵ , داری سوتاو و لادێی ڕوخاو, خۆڵومێشی سوتان و بۆگەنی ئاژەڵ و پەلەوەری مردارەوە بوو هیچی دیكە بە جێ نەما , مرۆڤ و ئاژەڵ , مێرولە و باڵندە , دار و درەخت هەموو بە پێی بڕیاری 4008 بەعس, جاڕنامەی مەرگیان بۆ درا, ئەو رۆژانەی لەناو ئەو تارمایانە ژیانمان بەڕێكرد لە بۆنی مەرگدا گێژ ببوین, بۆیە كاركردن بۆ ئەنفال كاركردن لەسەر ئێسك و پروسك نییە, كاركردنە بۆ ئەوەی تارماییەكانی مەرگ جارێكی دیكە نەبینینەوە.

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 3-5ی ساڵی1988, ئەو ڕۆژەی خەڵكی گۆپتەپە و دەڤەرەكە, سەرباری هاتنی هەواڵەكانی هێرش بۆ سەر ناوچەكەیان , سەرباری لێبوردنێكی ڕانەگەیەنراو بۆ خەڵكی ئەو ناوچانەی شاڵاوی ئەنفال پێیان نەگەیشتبوو ” بەڵگەنامەكە لە خوارەوەیە ” , جگە لە ژیان و ئاسایش , بیریان لە هیچی دیكە ناكردەوە, ئەوان لە زووەكەوە قاڵبووی پەنجە نەرمكردن بوون لەگەڵ كارەساتەكان , ڕاهاتبوون لەگەڵ مەرگە بە كۆمەڵەكان, قاڵبووی ناو ئازارەكانی ژیان و بەرەنگاربونەوە بوون, سەرباری هەواڵە ناخۆشەكان وەلێ ئاسۆی ژیان هێشتا لای دانیشتوانی گۆپتەپە و دەڤەرەكە مابوو بە قەتماغەی مەرگەوە, بهارەكەی تەڕ و پڕ و خۆش بوو وەك ئەمساڵ , دەغڵ و دانی ناوچەكە تا چاو بڕ بكات سەوز دەچوەوە , گۆپتەپە خاوەند خاكێكی كشت و كاڵی بەراو و زەوی دێمی بە پیت و بەرەكەتە , كێڵگەی بەرینی گەنم و جۆ, مەرەزەی سەوز , گۆلی تەماتە و سەوزە, كێڵگەی لۆكەو گوڵە بەڕۆژە , بامیە و شوتی , ڕەزی هەنجیر و قەیسی و هەنار, سەوزایی گۆلە توتنەكان …

ئەو ناوەی نەخشاندبوو , گوڵە گەنم و جۆ و گوڵە بەڕۆژەكان سەریان نابوو بە سەری یەكەوە , لە سوجدەدا بوون بۆ تیشكی زێڕینی خۆرەتاو , هەموو پێكڕا بە داماوییەوە سەیری گۆپتەپەیان دەكرد , وەشتێكی نەرم , كزە بایەكی غەمگین مژدەی هاوینی پێ بوو, بە هێمنی هەڵیكردبوو, گولیلكە نیسان لە ناو ئەو دەریای سەوزاییەدا كەروێشكەیان دەكرد , دەغڵ و دانی ئەو دەشتاییە بۆ ژیان سەمایان دەكرد , كە چاوت بە شیوو دۆڵ و دارەكان دەكەوت , هەستت بە سوكنایەتی لە ڕوحەوە دەكرد, ڕۆژێكی ساماڵ و خۆش , لە قولایی ئاسمانیش پەڵە هەورێك بچوك نابینرا , شینایی ئاسمان ئاوی لەچاو دادەهێنا , نوزەی كزە بای وەشتە هێواشەكە, نەرمە جۆلانێی بە دەغڵ و دانی ئەو دەڤەرە دەكرد, لە دورەوە كەروێشكەی دەغڵ و دانەكە شادی دەزاندە قوڵایی دڵەوە, لێ دڵێك پەیتا پەیتا هەواڵی ناخۆشی بۆ دەهات و لە دورەوە گوێ بیستی لێدانەكانی دەبووی, دڵەكانی ئەو رۆژانە ئارامییان لە دەست دابوو, گڤەی ئەو شنە بایەیەی بۆنی ڕوبار و باخەكانی لەگەڵ خۆیدا بۆ هەناو دەهێنا.

خۆرەتاوی ئەو ئێوارانە تیشكی زێڕینی بەسەر دۆڵ و شیوو هەڵەت و تەختاییەكانی قەڵاسێوكەو شێخ بزێنیدا بە یەكسانی دەبەخشییەوە, روباریش بە گەورەیی خۆی بەردرابوەوە, تریسكەی تیشك دانەوەی تەنەكەی سەر شان كچان , لەگەڵ بریقەو باقی جلە ڕەنگاوڕەنگەكانیان لە دورەوە دەبینراو تریسكەی زێڕینی دەدایەوە, جوانییان لە گولیلكە نیسانی بنار تەپۆلكەكان دەسەندەوە . خەڵكی دەڤەرەكە چەندین ڕۆژ بوو لە دڵە ڕاوكێیەكی داچەڵەكێنەردا دەژیان , هەواڵ لە دوای هەوالیان پێ دەگەیشت , پەیام لە دوای پەیام لە شارەكانەوە دەهات و بروسكە ئاسا خۆی دەكرد بە ناوچەكەدا , بە خێرایی بە شاخ و هەڵەتەكاندا گوزەری دەكرد و خۆی دەكرد بە ماڵاندا, هەمووی باسیان لە نزیكبوونەوەی هێرش دەكرد بۆ سەر ناوچەكەیان , هەمووو هەواڵی مەرگ و ماڵوێرانی بوون, خەڵكەكە نیگەران بوون لە چارەنووسی نادیاری خۆیان , پەیتا پەیتا لە شارەكانەوە لە كەس و كاریانەوە نامەو ڕاسپاردەیان پێ دەگەییشت بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار بكەن, وەلێ ڕێگاكانی دەربازبوون هەموو گیرابوون , دەروازەكانی ژیان پێوە درابوون , هیچ ڕێگایەكی ڕزگاربوون بۆ خەڵكەكە نەمابووەوە, كۆمەڵێك بەرپرس كە زۆریان خەڵكی ناوچەكە نەبوون , یاخود ماڵ و كەس و كاریان لە دەڤەرەكە نەمابوون و رزگار ببون, تاكو لە هێرش بۆ سەر ناوچەكە لە دەستی بدەن , ڕێگەیان لە خۆ ڕزگار كردنی خەڵكەكە دەگرت , هیچ دەروازەیەكی دەرچونیان نەهێشتبوەوە بۆ جەماوەر, كەچی لە كاتی هێرشیشدا زەوی قوتیانی دا , هەرە سومبلەكانی قەرەمانیەتییان لە بەردەم شاڵاوی هێرشەكان بە چۆكدا هاتن , نەیان توانی یەك چركە داكۆكی لەو شوێنانە بكەن كە پرسگەی ڕێگە گرتن لە دەرچونیان بۆ جەماوەر تیایدا دانابوو , بەمەش هەزاران نیچیریان خستە بەردەست تاوانباران, نایان زانی ئەوەی دەیكەن تاوانێكی نێونەتەوەییەو بە تاوانی جەنگ بە ناوبانگە, بە بارمتە كردنی خەڵك بۆ رزگار كردنی خۆ, ئەوان وایان دەزانی وا راهێنرابوون هەر كارێك بكەن ئازادن, لەبەر ئەوەی پێشمەرگەن یاسا نایانگرێتەوە .

سەیركەن و جوان سەرن جبدەن و بنواڕن , بزانن چۆن بەڕێز مەلاشاخی ئازایانە باسی ئەم ڕاستییەمان بۆ دەكات : (سەرلەبەیانی رۆژی 3-5-1988 لەسەر داوای (مامۆستا باپیر)لە بینایەی قوتابخانەكەی گوندی (پەڵكانە) لە ماڵی (وەستا سابیر)كۆبونەوەیەكمان ئەنجامدا, بە مەبەستی شیكردنەوەی بارودۆخ و مەسەلەی خۆسازدان و بەرنامە داڕشتن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی چاوەأوانكراو بۆ سەر سنوورەكان.

لەو كۆبونەوەیە دا…ڕەخنەی ئەوە لە بەندە گیرا….چۆن سەربەخۆ مۆڵەتی هەندێ خێزانم داوە كۆچ بكەن بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێم!؟)* *ئەنفالی خاڵخاڵان مەلا شاخی چاپی یەكەم 2001 .دیارە ئەوە تەنها نموونەیەكە لە ناو دەیان نموونەی دی , لەمبەر و ئەوبەری زێ , بەرپرسان ڕێگریان لە خۆ دەربازكردنی خەڵك گرت , سنوورەكانی دەربازبونیان لەبەردەم ڕزگاربوونی خەڵك داخست .لەو لاوە لایەنێكی دیكە بە پێچەوانەی لایەنەكەی مەلا شاخییەوە كە ینك ە , پارتییەكان هەموو ورەیەكیان لەدەست دابوو , بانگەوازی خۆ قوتار كردن و بێ ئومێدی بەرگریی كردن و كۆتایی خەباتی چەكدارییان دەدا بە گوێی خەڵكەكەیا, ئێستاش خاوەندی سەروەرییەكانی خەباتی چەكدارین !! , وەك چۆن ئەوانەی رێگرییان كرد لە دەرباز بوونی خەڵك بونەتە خاوەند كەسوكاری قوربانیان.

” لە ڕۆژانی پێش ئەنفالی چوارەمدا ئەو پێشمەرگانەی لە خوار شكابوون هاتبوونە گۆمەشین و خۆیان كۆدەكردەوە , كوڕێكی هەرزەكاری خەڵكی گۆمەشین , كە لەو دەمەدا تەمەنی سیانزە ساڵ بوو , مەزەندەی (200-300) پێشمەرگەی دەكرد كە لە سەرەتای مایسدا لەو ناوەدا بوون , ڕۆژێك دوای هێرشە كیمیاوییەكەی گۆپتەپە بڕیاریان دابوو بڕۆن بۆ ئێران و تراكتۆری گوندنشینەكانیان گرتبوو بۆ گواستنەوە , خەڵكی گۆمەشین دەستەو دامێنیان بوون زۆریان لێ پاڕانەوە واز لە خەڵكەكە بێنن و تاقە هۆكاری دەربازبوونیان لە دەست نەكەنەوە , بەڵام پێشمەرگە گوێیان پێ نەدان , بە هەرحاڵ دەمەوبەیان تراكتۆرەكان بە بەتاڵی لەگەڵ شۆفێرەكانیان گەڕانەوە و خەڵكی كەوتنە ڕاكردن بەرەو لای كۆیە _ جینۆساید لە عێراقدا , پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد , وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , سلێمانی ل323 ساڵی 1999) .

لە هەموو ساڵە نەهامەتییەكانی كورد لە سەر زەوی , بە پێچەوانەوە ئاسمان بەزەیی بارانی خۆی بەسەر خاكدا دەبارێنێت, ئەو ساڵەش بەهەمان شێوەی ساڵە سەرە خۆرەكانی دیكە , خاك تێرەو قوڵپی ڕشانەوەی ئاوی باران دەدات . بەڵام خۆشی ساڵی هات بەو خەڵكە چی ! , ئەوان چارەنووسی خۆیان , لە ئاوێنەی چارەنووسی خەڵكی ناوچەكانی گەرمیان و قەرەداغ دەبینییەوە , ئەو سەروەت و سامانەی بە ڕەنجی چەندین نەوە كۆیان كردبوەوە , ئەو چركە ساتە باری گران بوو بۆیان , نایان زانی چی لێبكەن , هیچ ئومێدێك بە ژیان لای خەڵكی ئەو ناوچەیە نەمابوو , ژیان زۆر ناشرین ببوو , مەرگ خەریك بوو وردە وردە لە دڵی خەڵكەكەدا شیرین دەبوو.

چومە ماڵێك پیرێژن تاقە بەرانەكەی بۆمان سەربڕی بوو , وتم نەنە بۆ ؟؟ , لە وەڵامدا وتی : ڕسقی منی تێدا نەماوە , كوڕم دەزانی كە سەریی دەبڕم وەك ئەوە وایە چەقۆ لە ملی خۆم بنێم ؟؟؟ , بەڵام ئێوە نەیخۆن جاشە خوێڕیەكان تاڵانی دەكەن , گۆشت قابیل بە هەڵۆیە, عافیەتتان بێت كوڕم , نۆشی گیانی بكەن “بۆ سبەی خوێڕییەكان ” جاشەكان ” گرتیان و كردیان بە دیاری “, مام ئەحمەدیش لە سەر تەپكی هەورازێك ڕاكشابوو , ئاخی ژیان لە هەناویان كڵپی دەدا , بە دیار گەنمەكەیەوە بە كوڵ دەگریا , فرمێسكی خۆی دەخواتەوە و نەرمە گرییانەكە دەكات بە هەنسك , هەنسكەكەشی بە قوڕگ قوت دەداتەوە و دەیكرد بە ورە و دەیشاردەوە , لە گەڵ هەنسكی گریاندا بە نەرمی گەمەی بە سەمای ئەو گەنمە دەكرد , كە لە بەردەستی كەروێشكە سەمای دەكرد , هیچ ئومێدێكی پێ نەمابوو , دەتگووت گیسكێكی ماڵییە , لەبەر خۆشەویستی خاوەنەكەی هارو هاجییەكەی قووت داوە, گەنمەكە بە پێچەوانەی خاوەندەكەی ڕۆژ بە ڕۆژ باڵای دەكردو دەچوو بە ئاسمانا و قەڵەو دەبوو , نایوزانی وێشومەی ئەنفال چەندە ترسناكە, بەڵام خاوەندەكەی چركە بە چركە لە لاوازی دەدا , ڕووی كردە ئاسمان و هەناسەیەكی قوڵی بۆ هەڵكێشاو بە نەرمییەكی پڕ لە ئازارەوە گووتی : (دەبێت كێ بتخوات؟؟؟), كەمێك ئاوی خواردەوە , تنۆك تنۆك بە لێویا هاتە خوارەوە, لە لچی سەرەوە نەرم نەرم دەرژایە سەر لچی خوارەوەی, , پاشان گۆچانەكەی تاو دایەوە بەرەو ناو ئاوایی كردەوە , بە دڵساردییەوە ئەو جێگەیەی بەجێهێشت ,لە دڵی خۆیدا بیری لە ژیانی خۆ شاردنەوەو ئاوارەیی و گەڕیدەیی پاش كارەساتەكەو لە دەستدانی ئازیزانی دەكردەوە , گەورەترین كارەساتی ژیان ئەوەیە , لە چركە ساتێك , جڵەوی ژیان لە دەستی خۆتدا نەمێنێت , دەیزانی پارەش بە كەڵكی ئەم ڕۆژە ڕەشە نایات , بیری لەوە دەكردەوە , چۆن كەڵەكێك بۆ پەڕینەوەی ماڵ و مناڵەكەی لە زێكە دابین بكات , هێشتا هەواڵی بەردانەوەی زێكەی پێنەگەیشتبوو , لێ لە ترسی بەرپرسەكانی پارتی دەسەڵاتداری ناوچەكە بیرۆكەكەی خۆی قوت دەدایەوە, ئیرەیی بە با , بە پاساری , بەهەموو شتێك دەبرد كە ئازاد بوون , وێنەی منداڵەكانی بەردەوام بەربینیان پێی دەگرت .

رۆژەكانی پێش ئەنفالی گۆپتەپە (چوار)ەو , پاشماوەی خەڵك و پێشمەرگە رزگاربووەكان ناوچەی قەرەداغ و گەرمیان , ئەوانەی ڕزگارییان بووە لە مەرگ , وا لە ناوچەكانی شوان و شێخ بزێنی و قەڵاسێوكەو رۆژهەڵاتی كۆیە , لەم گوند بۆ ئەو گوند دەخولێنەوە , لە ناوەڕاستی مانگی چوارەوە , ووردە ووردە لە دەڤەری گەرمیان و قەراغەوە پەڕینەوە بۆ ناوچەكە, ئەوەی خۆی دەرچووە و سەری ساغە, كەس و كاری بزرە و ئەنفالكراوە, وەلێ بەلایانەوە ئاسایی بوو هەموو لە چاوەڕوانی بەردانیاندا بوون, لەو ڕۆژگارە ئەوەی بیری لێێناكرایەوە, ئەو كەسانەی كە گرترابوون ئیتر نەیانبینینەوە , هیچ كەس لەو سەروبەندە هەستی بە گەورەیی قەبارەی تاوانەكە ناكرد , نە وشەی ئەنفال بە هەند وەر دەگرترا , نە قەبارەی زیانەكانیش ژمارەیەكیان هەبوو , كێ بیری لەوە دەكردەوە ئەو هەموو منداڵە شیرە خۆرەیە لە پێش گەورەكانەوە لە ناو حەوزی تێزابدا بتاوێنرێنەوە , یان ببەخشرێن , پیرەكان سەگ بیان خوات و پاكیزەكانیش لە بازاڕەكانی كۆیلەداریدا بفرۆشرێن , كەس لە ئێمە لەو ڕۆژگارەدا , ئامان زانی و پەیمان پێی نابرد , بارستایی ئەو تاوانەی كە ناوی ئەنفالی لێنرابوو ئەوەندە گەورە بێت , دەنا وێنەیەكمان لێی دەگرت و دەنگێكمان زەبت دەكرد, لەو ڕۆژگارەدا ئەنفال هەمووی چەند هەفتەیەك بوو ئاشنایەتیمان لەگەڵ ناوە كوردەوارییەكەی پەیدا كردبوو, تازە كامل ساجت بە بەری كورددا بڕیبووی .

ئەو پاش نیوەڕۆیە لەگەڵ هاوڕێیەكمدا بەناوی (( ماجیدی كەریم خەیات حەساری) )) , كە سەربازی هەڵاتو بوو لە ماڵی خوشكەكەی لە گوندی جەلەمۆرد دەژیا, پێكەوە پیاسەمان دەكرد, یادگاری ڕۆژە خۆشەكانی قوتابخانەو منداڵی و حەسیرەكەو ئیمام قاسممان بۆ یەكتر دەگێڕایەوە, باسی تەزبێحەكەی واجیدە فەنی و تێكۆشانی باوكە تێكۆشەرە شیوعییە قیادە مەركەزییەكەیمان دەكرد , پاش عەسرانێكی خۆش , ئاسمان پەڵە هەور بە دەم و چاویەوە دیار نەبوو , خەڵكەكە چاوەڕوانی بانگی ئێوارەیان دەكرد , تاكو لەو ڕەمەزانە ڕۆژووەكە فریایان بكەوێت و لە دەردو مەرگەساتە ڕزگاریان بكات , لە ڕۆژی سەختیدا ئاساییە سرووتی ئاینی زیاتر زاڵ دەبێت بەسەر بیر و هۆشی مرۆڤەكاندا , لە ناكاو چەند كۆپتەرێك هاتنە سەر ئاسمانی ناوچەكە , خولێكیان بەسەر گۆپتەیا داو بەخێرایی گەڕانەوە, پاش چەند دەقەیەك نزیك بە كاتژمێر 5,30 ئێوارە ستونێك دوكەڵی سپی لە ئاسمانی بەری عەسكەرەوە چوو بە ئاسمانا , گوندی عەسكەر بۆ خۆی لێمانەوە دیار نەبوو , كەوتبووە پەناگەوە , دوای زانیمان 9 كەس لە گوندی عەسكەر ببون بە قوربانی ,پاش كەێَك , 6 فڕۆكە ( ئەوەی من لە دورەوە بینیم) هاتنە سەر ئاسمانی گۆپتەپە , دوكەڵی قینی پەنگ خواردویان باراند بە سەریدا , نەڕەی فڕۆكەكان زۆر گەورەتر بوو لە دەنگی بۆمبەكان , دوكەڵێكی سپی ئاسمانی گۆپتەپەی لێڵ كردبوو , پاشان دوكەڵەكە ووردە ووردە بەرەو ئاسمان هەڵكشا سواری سەری شینایی ئاسمانە ساماڵەكە بوو , نە بریقەو باقی تەنەكەی ئاوی سەر شانی كیژانی هێشت , نە تیشكی زێڕینی خۆرەتاوی پاش ئێوارانی بەهار ما , گەردەلولی كیمیا بارانەكە لە بەر چاومە , لە دورەوە چێگاكەی بانگەوازی مەرگی بە كۆمەڵی دەدا , ئەوەندە چڕ بوو , لە قورساییدا ئاوس ببوو , سكی لە زەوی نابوو, بە گرانیی سەردەكەوت بۆ بان و دەچوو بە ئاسماندا, باڵندەكان لە ناو دوكەڵی كیمیاییەكە مەلەیان دەكرد و بەردەبوونەوە , دوكەڵەكە بە هەر چوارلادا پەلی دەهاویشت و بە دوای مەرگدا دەگەڕا تاكو بە یەكسانی بەسەر خەڵكەكەدا دابەشی بكات , سەری دەكرد بە هەموو كون و كەلەبەرێكی دەڤەرەكەدا , هیچ جۆرە زیندەوەرێكی لە مەرگی خۆی ڕزگار ناكرد (( مرۆڤ – ئاژەڵ- ڕووەك – تەنانەت زەوی )) , بە یەكسانی دوكەڵی مەرگەكەی دابەش دەكرد بەسەر هەموواندا , نایەویست كەس و هیچ شتێك بێ بەری بكات لە مەرگەساتەكەی , شێخ و مسكێن , هەژار و دەوڵەمەندی پێكەوە بەردەدایەوە سەر زەوی , ناو كێڵگە , ڕوبارەكە , وێشومەی مەرگەكە بە ناو كۆڵانەكان گۆپتەیەدا غلۆر بوەوە بۆ دەم زێیەكە , تەنەكەی ئاوو كچۆڵەی تازە هەڵچوو , دایك و منداڵ , كە مەمكی دایكی بە دەمییەوە بوو پێكەوە دەیانی دا بە زەویدا, پشیلەو سەگ و كەر و كۆتر و مەڕ بزن…… هتد , هیچیانی بێ بەری نەكرد لە كارەساتەكان خۆی , هەموویانی لەگەڵ زەویدا چووتكرد.

خەڵكێكی زۆر لەسەر كێڵگەو مەزراكانیان بە دەور یەكدا مردن , لە كاتێكدا هەندێكیان خەریكی كشت و كاڵی بوون , هەندێك كەسی دیكە كەوتنە زێیەكەوە , زێیەكە زیادیكردبوو , چ ئاوەكە لە دوكانەوە بە نەخشە بەردرابوەوە , ڕژێم هەردەم لەكاتی هێرشەكانی بۆسەر ناوچەكە , پێشتر ئاوەكەی بەردەدایەوە , تاكو پێشمەرگەو خەڵكی دەڤەرەكە نەتوانن ئەمبەر و ئەوبەر بكەن بە كەڵەكە دارینەكان , دواتر چەندین لاشە لە ڕوبارەكە دۆزرانەوە ,(( هەندێكیان دەم و چاویان ڕەش هەڵگەڕابوو بە دووكەڵ داپۆشرابوو , ئەوانی تر ئاسایی بوون بەڵام ڕەق بووبوون , من دایكێكم بینی مەمكی لە دەمی كۆرپەكەیدا بوو و لەو دۆخەدا ڕەق بووبوو – جینۆساید لە عێراقدا , پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد , وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , سلێمانی ل313 ساڵی 1999)) .

لیستێكی ” 109 قوربانی كیمیاوی , 264 ئەنفالكراو” ناوی وەك قوربانیانی گوندی گۆپتەپە پێشكەشكرا . یەكەمجار لەبەردەم گەورەیی تاوانەكە لەرزیم , بەڵام هیچم پێ ناكرا , ئەو خەڵكەی هەمان بەیانی نمەكیانم كردبوو , ئێستا وا لە دورەوە شایی مەرگیان بە كۆمەڵ بە چاوەكانی خۆم دەبینم , كتێبەكان كۆڵم هیچ چارەسەرێكیان پێ نەبوو بۆ ئەو مەرگەساتە گەورەیە , ڕستە شۆڕشگیرانەكان لە ناو پەرتووكەكان لە ترس كیمیا بارانەكە جوڵەیان ناكرد, مرۆڤایەتی و نێونەتەوەیی لەو چركە ساتەدا هەمووی بە فلسێك .

شەو لەم ئیزگەوە بۆ ئەوی دیكە, لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا , بەدوای هەواڵی مەرگی ئەو زاروك و ژن و خەڵكەیا گەڕام كە بە چاوی خۆم بینیم , هیچ ڕادوێیەك باسی ئەم هەواڵەیان نەكرد , دەتگووت لە ئەستێرەیەكی دیكە ئەم مەرگەساتە ڕوی داوە, هەموو باسیان لە پێك لێدانی بەرپرسانی چەپ و ڕاست , شەڕە بەردی غەزەو پاریس , دادگاییكردنی پۆلپۆت , گەشەی بەرهەمی نەتەوەیی , ڕیشی خومەینی و ئوسامەیان دەكرد .

هێواش هێواش دوكەڵەكە بەرز بوەوە بۆ ئاسمان ,ئەوجا كەوتە كوشتنی تیشكی خۆرەتاوی بان گوندەكە, شینایی ئاسمان , جریوەی باڵندە, هەموو سەرتاپا پێكەوە مەرگ بردیانییەوە, كاتێك تیشكی خۆرەتاوەكە خۆی دەدا بەبان پشت دوكەڵی كیمیاوییەكە دەگەشایەوە , كیمیاكە ئاوس بوو بەو هەموو ڕوحەی هەڵییانی كێشابوو , ڕوحی مرۆڤە باش و خراپەكان پێكەوە , بە بان پشتی ژەهرەكەیا دەچوون بۆ جیهانێكی دیكە , ڕوحیانەتی هەژار و دەوڵەمەندەكان پێكەوە دەفڕین , ئەوانەی لە هەموو ژیانیاندا كێشەیان لەگەڵ یەكدا هەبوو , شێخ و مسكێن , ئاغاو جوتیار ئەو رۆژە تەنها ئەو چركە ساتە یەكسان بوون, گۆپتەپەش بە دیار ئەو كارەساتە گەورەیەوە , هاتبووە گریان و بەچۆكدا هاتبوو , تنۆك تنۆك خوێنی لێ دەتكایەوە .

ئەم تاوانە لە گوندێكی وەك گۆپتەپە , زیاتر لە 300 هاوڵاتی شەهید و برینداری لێكەوتەوە , ڕۆژی دواتر بریندارەكانیش حەزیای ئەنفال بەرەو مەرگیانی هەڵكێشا , بە دەم ترس و برینداری ڕۆژی پێشترەوە هێرشكرایە سەریان , بەهۆی بریندارییانەوە نەیان توانی خۆیان ڕزگار بكەن , ئاخر چۆن بتوانن , زیندووەكان هەموو گرتران نەك بریندارەكان , بە تولە ڕێی بناری زێكەیا ویستیان خۆ ڕزگار بكەن , بەڵام بە كۆمەڵ گرتران ” بۆ ڕۆژی 4-5-1988 هێرشی زەمینی دەستی پێكرد , گوندی گۆپتەپەی ڕوخاند و لاشەی كوژراوانی بۆردومانی ڕۆژی پێشتریشی بە شۆفەڵ خستە ناو گۆڕێكی بە كۆمەڵەوە , لە ترسی ئەوەی نەوەك زیان بە تەندروستی پیاوانی ڕژێم بگەیەنێ “(( ئەنفال – كارەسات , ئەنجام و ڕەهەندەكانی , یوسف دزەیی , چاپی یەكەم 2001 , چاپخانەی موكریان- ل119)) .

بۆ سبەی ڕۆژ زوو لە خەو هەڵستاین , هێشتا تاریكایی بۆلێڵی بەیان باڵی بەسەر گوندی جەلەمۆرددا كێشابوو , خۆمان بۆ چارەنووسێكی نادیار ئامادە كرد , بابۆڵەیەك گەورەم پێچایەوەو دانەیەكیشم كردە گیرفانم , چنگێك خوێشم لە لایلۆنێك ئاڵاند كردەمە تورگەكەی كۆڵمەوە, كە بە پەڕۆ لە جیاتی كۆڵە پشتی دروستم كردبوو بۆ كتێب و دەفتەرەكانم , چومە دیار ماجیدی هاوڕێم كە شەو پێكەوە خەوتبووین , نەرمە ماچێكی ناوچەوانیم كردو بۆ دواجار بەجێم هێشت , لەو كاتەدا وام دەزانی چارەنووسی من لە مەترسیدایە , كەچی ئەوی بێ تاوان بووە قۆچی قوربانی , خۆشەویستیم بۆ ئەو تاكو ئێستاش لەو چركە ساتەی ئەو دەمەدا دەژێت .

لەو بۆ لێڵی بەیانیانە سەربەستە درێژ دوای خۆی گەیاندە هاندەران لەناو جەلەمۆرد هاواری دەكرد ” شیوعییەكان ترسنۆكن هیچ نیە هێرش نییە , دواتر بۆ هەتا هەتایە لەو چركە ساتەوە ئیتر ببڕای ببڕ نەبینرایەوە ” ئەمەش پاش ئەوەی مامۆستا عەلی زەنگەنەو ئەوان ویستیان بپەڕێنەوە بۆ دەشتی هەولێر رێگا گیرابوو گەڕانەوە بۆ لامان.
ئێمە قارەمانانی پێشتر, هەموو تێمان قوچان, ئەوانەی دەسەڵاتدار و فیرعەونی دەڤەرەكە بوون, بە ئەندازەی ئێمەش بەرگەیان نەگرت, لەگەڵ دەركەوتنی یەكەم پرشنگی بەیانی لە گوندەوە بە دوای یەكدا دەرچووین , ئاسۆ هێشتا سوور بوو , پاشان هەتاو لە بان گۆپتەپەوە دەركەوت , بە دوای ئێمەشدا خەڵكەكەش مقۆ مقۆیان تێكەوت , لە بەر چاومە پیریژنێێكی 80 ساڵانە , سیمای غەمگینی بە دەموچاوییەوە دەبینرا و هاواری دەكرد : حەرەس قەومی دێت خۆتان ڕزگار بكەن , غەدارن .

سەر دەبڕن , زمان لە بن دەردێنن , دامانی كراسەكەی لەبەر پێی دەخشا , مەنجەڵە كوڵێك بە دەستێكییەوە و كترییەك چای بە دەستەكەی دیكەیەوە بوو , دەیەویست لە تاڵانی جاشەكان ڕزگارییان بكات , دەیانی دیكە بەهەمان شێوە بەو سەحەرە دەبینران , جوڵەی ئەو پیر و منداڵانە كە لە چاو تەمەنیانا زۆر چوست و چالاك بوون , هەموو ماڵەكانیان بەجێهێشت , جگە لە جاشەكان دزی دیكە نەمابوو , منداڵ بە دەم كروزەی گرییانەوە بە دەست دایكیەوە هاواری دەكرد , فریای هەنگاوەكانی دایك و باوكیان ناكەوتن, چاوی هێشتا بە خەوی خۆشی بەیانیانی بەهارەوە بوو , بە پێی پەتی بەدەم گریانەوە و بە توندی بە دوای دایك و باوكیانا ڕادەكێشران , خۆیان گران كردبوو نایان ویست گوندەكەیان بەجێ بهێڵن , ژنانی چارشێوە لەسەری كۆڵ لە پشت و چارۆگە لە ملی پڕ لە خۆراك , منداڵانی نیمچەش بە نەرمە غار بە دوای دایك و باوكیانەوە ڕێیان دەكرد , هەندێكیان تورەگە پڕ لە خۆراك و مەتارە ئاو بە دەستیانەوە بوو, پیاوەكانیش هەریەكەیان كۆڵێك لە كۆڵیان و یەكی دیكە لە بن هەنگڵیان , دەمووچاویان بۆ چارەنووسێكی نادیار لە ترسی هەژاری و مەرگ غەزەبی لێ دەباری , پێكەوە هەنگاویان دەنا تاكو خۆیان بشارنەوەو حەشار بدەن , وەلێ نەیانزانی جاشەكان , پێشمەرگەی ڕوخاو كە هەمان بەیانی نمەكیانیان كردبوو , شارەزایی كون و كەلەبەری دەڤەرەكە بون, بن بەرد بە بنە بەردی ناوچەكە بەڵەد بوون , هەموویان دەدۆزنەوە , دەیانكەن بە دیاری بۆ مەرگ , چاوم گڕدا مام ئەحمەدم نەبینیوەوە , لاوێك لەسەر ڕێگاكە ڕاكشا بوو چاوەڕوانی هاتنی یارەكەی دەكرد , تاكو بۆ دواجار تێی بڕوانێت , كەمێك لە ئاوی مەتارەكەی نۆش بكرد , بە حەپەساوییەوە سەیری خەڵكەكەی دەكرد, بەڵێ ئەو خەڵكە بێ تاوانە , جاشەكان هەمویانیان لەو كون و كەلەبەرانەی قەڵاسێوكا , لەناو هەردەو چیاكان , كەندڕ و تاوێرەكان , كونە شاخ و ئەشكەوت و دۆڵەكانا دۆزییەوە و بە كۆمەڵ ئەنفالیانیان كردن, بابە روتەی جەلەمۆرد بووە دوا وێستگەی ژیانی ئەوان, لەپاڵ هەزاران مرۆڤی دیكە بە كۆمەڵ بوونە خۆراكی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ناوی ئەنفالی چواری لێنرا , جەلەمۆرد بە 480 ئەنفالكراوەوە بووە سەرقافڵەی گوندە ئەنفالكراوەكانی كوردستان, ئێمە دوا شاهیدی زیندو بوین ئەو رۆژە لە گەڵیان , ئەوەشی هەیان بوو هەموو تاڵانكرا ” لە گەرمەی ئەم كارەدا واتە لێسەندنی پارە و زێڕ و شتی بە نرخ لە گوندی جەلەمۆرد جاشێك ناڕەزایی دەربڕیوە ئەفسەرێكی سوپاش بە توڕەیی گوتبووی : ئەو خەڵكانە بۆ كوشتن دەبرێن ناتوانن پارە و ئاڵتونەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەن , چونكە یاسای دەوڵەت دەڵێت دەبێ ئەمانە لەناو ببرێن )) , سەرەڕای ئەمەش جاشەكە چەك كرا (( ئەنفال – كارەسات , ئەنجام و ڕەهەندەكانی , یوسف دزەیی , چاپی یەكەم 2001 , چاپخانەی موكریان – ل 123 )) .

هەموو ئەوانەی پێشتر ڕێگای دەرچوون و خۆڕزگاربوونیان لە خەڵكەكە گرت, وەك هەڵم چوون بە ئاسمانا لەو ڕۆژگارە دژوارە كەس نەیانی بینییەوە , تەنانەت چەندێكیان بوونە چاوساغی ڕاوكردنی خەڵكەكە, ئەوانی دیش بەشێكیان لە سنورەكانیش خۆیان نەگرتەوە , كە ئەنفال دەستی پێكرد, هاوڕێ قاسم نۆكانی هاتە تەنیشمەوە وتی ” چیمان بەسەر دێت …. وتم كارەساتە یان دەفڕین و دەبین بە دەوڵەت یان دەتڕین بە هۆی هێنانی سوپای ئێرانەوە…..” .
لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چواردا , ئەم هێزانە سەرباری چەندین مەفرەزە خاسەی جاش پشكدار بوون : فەرماندەیی هێزەكانی نەسر بە سەرۆكایەتی عەمید ڕوكن خالید ئەحمەد ئیبراهیم , هێزەكانی 46 بەسەرۆكایەتی عەمید عەلی ئەحمەد محەمەد . فەرماندەیی جەحافلی دیفاعی وەتەنی 1. فەرماندەیی هێزەكانی پارێزگاریی نەوت بە سەرۆكایەتی عەمید بارق , تیپی 38 , تیپی پیادەی ئالی 5 , تیپی پیادەی 8 , تیپی پیادەی 2 , .

ئامریەی مەواقعی فەیلەقی 1 بە سەرۆكایەتی عەمید ڕوكن عەلا محەمەد تەها . لیوای پیادەی 444. لیوای پیادەی 110. لیوای پیادەی ئالی 46. لیوای مەغاویری 1 ی فەیلەقی 1. فیرقەی مەغاویری 10. لیوای قوات خاسەی ژمارە 65 و 66 و 68. لیوای زرێپۆشی 46. فەوجی مەغاویری فیرقەی 28. 27 فەوجی جاش و مەفرەزەی تەواری سلێمانی و كەركووك , هێزی ئاسمانی و كەرتی كیمیاوی و یەكەكانی هەواڵگری و ژمارەیەك هێزی جۆراو جۆری تر.ئەو سوبحە تەپ و تۆزی ئۆتۆمۆبێلی جاشەكان لە دورەوە دەبینرا , چەندین كم وەك مار پێچی دەدایەوە و خولی دەخواردەوە , لەهەرچوارلاوە دەهاتن , سەروبنیان دیارنەبوو , لە دورەوە هەڕەشەیان لە جەماوەری ناوچەكە دەكرد , كاروانەكانی مەرگ , كە جاشەكان لەناو بەرازیلی و شۆفرلێتە سورەكانییانەوە لە پێشەوەی بوون, لە كێبڕكێی هێرشدا بوون بۆ كاولكردن و سوتاندنی كوندەكان و گرتنی خەڵكەكەی و تاڵانكردنی سەروەت و سامانەكەیان .

ئەو ڕۆژە , لە هەرچوار لاوە هێرش دەستپێكرا , ئەوەی لە یادمە , لە چەمچەماڵەوە بە سێ قۆڵ بۆ ( كانی عارەبان – شێخ پاڵەوان – پاڵكە ڕەش ), لە تەقتەقەوە سێ قۆڵ ( قەرەناو – مخەڕەس , جگیلە ) , كۆیە بۆ ( شەوگێڕ – بناری حاجی قەڵا , تیمارۆك , بەری ڕۆژئاوا ) , شوان ( جولحان , عەلی بەیان – بان كەل ) , قەرەهەنجیر بۆ سەرخاسە , لە گۆپاڵەوە بۆ گەورەدێ , لە سوسێوە بۆ ( عەواڵان – چەمی سورقاوشان ) , لە دوكانەوە بۆ كلێسە , لە پردێوە بۆ ( چیا چەرمی – گەڵۆزی – توڵكی , دەشتی هەولێر ) , لە قوشتەپەوە بۆ ( كەلی قەشقە _ دەشتی هەولێر ) , لە هەولێرەوە بۆ ڕۆژئاوای كۆیە , ….. , لە شیوەسورەوە بۆ ( توركمان باخ – ناڕوجە ) .

بە بەرچاومانەوە گوندەكان دەسوتاو گڕی تێ بەردەدرا , دوكەڵ و گەردەلولی شۆفەڵەكان ئاسمانی ئەو ناوچەیەی داگرتبوو , كام شوێنی چەپەكە جاشەكان بۆنیان بە مرۆڤەكان ناوییەوە دەكرد و دەریان دەهێنان و دەیاندۆزینەوە , لەو ناوچە پان و بەرینە, پنتێك نەمابوو بۆ خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوەی خەڵكەكە, هەر چركەی هەواڵی گرتنی هاووڵاتیانی بە كۆمەڵی گوندێك , خیانەتی سومبلێكی قارەمانییەتی , نامەردی گروپێكی چەكدار … مان دەبیست .
ئێمە خۆمان گەیاندە سەر خاڵخاڵان بە دوو گولە ئارپێجییەوە , كۆپتەریش لە دورمانەوە دەسوڕایەوە , هیوا رەشیش مەفرەزەیەكی برد, لێ پەلاماری 21 بەرەیی لە ئاستی ئێمەدا نەبوو, ئەوانی دی هەموو ورەیان توانبوەوە, ئەو خەڵكەی رێگری رزگاربونیان لێكرابوو نەیان توانی بۆ چركە ساتێكیش داكۆكیان لێبكەن.ئەو ئۆپەراسیۆنە وەك قەلە ڕەشی شووم , لە دوای ئەنفال دنیایەكی تازە بوو , نەك ژیان بگرە كازیوەو نەسیمی بەیانیشی نە هێشت , بێ خشپە ڕێمان دەكرد , كەس نەمابوو جگە لە ڕێبواران و پێشمەرگەی تاك و تەرا , لە ناو پاشماوەی گوندی ڕوخاوو , دیواری ڕماو , باخچەی وشكەوە بوو , كێڵگەی تەرك كراو ڕێمان دەكرد , كوردستان ببوە گوندی كاول , دارستانی ڕەشی قەرەبلووت , كوچەی گیراو و داری سوتاو چیای چۆڵ و كێڵگەی فەرامۆشكراو , هیچ نەمابوو , تەنها باوەڕ بە ژیان , بەناوترس و گوماندا ڕێمان دەكرد , ترس و گومان لە هەموو شتێك , لە جاش , لە قارەمانە ڕوخاوەكان كە ناوچەكە وەك ناولەپی خۆیان شارەزا بوون , قەت نابوایا دووجار بە یەك تولە ڕێدا بڕویشتینایا , لە هەموو ئەوانەی لە شێوەدا مرۆڤ بوون , لەو ڕۆژگارە لەجیاتی ڕێوی هەردەم كەروێشك بەرەو پیریمان دەهاتن .

ئەنفالی چوار پاش سەركەوتنەكانی عێراق هات لە بەرەكانی شەڕی ئێران – عێراق , بۆیە عێراقی مكوڕتر كرد لەسەر درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال . هیچ بەرگرییەك لەو دەڤەرە نەكرا , كە ساڵی پێشتر وەك لە بەڵگەنامەیەكدا دەیبینن , حكوومەت ناوچەكەی چۆڵكردبوو ” تەنها ڕەتڵی سوسێ لە چەمی ڕێزان بەرهەڵستی سوپا دەكرا , وەك لە گوندەكانی سوورقاوشان و عەوداڵان و كەلەبەش كە پاشتر وێران كران (( ئەنفال – كارەسات , ئەنجام و ڕەهەندەكانی , یوسف دزەیی , چاپی یەكەم 2001 , چاپخانەی موكریان – ل 120)) .

دوو ڕۆژی دواتر واتا لە 6-5-1988 لە دەڤەری سەر خاسە (( چەمی گوندی ئاوباریك )) , كۆمەڵێك چەكدار ( ژمارەیان نزیك 70 چەكدار بوو ) خەڵكی گوندی گوڵمكەوەو دەوروبەری بوون , پاش پەیوەندیكردنیان بە هەواڵگیری چەمچەماڵەوە بە سەرپەرشتی ( مەجید – عە) , ویستیان بمان كەن بە بەردە بازی لێخۆشبوونیان لە لای ڕژێم, بە تایبەتیش ئەوان عەوداڵی كەوڵی هاوڕێ عەمار عارەب بوون, وەك ملازم سەعد دەیان ویست بیبەنەوە, لێ بە هوشیارییەوە نەخشەكەیانمان پوچەڵ كردەوەو خۆمان لە گەمارۆكەیان ڕزگار كرد , لە سەرەتادا كاك م س هەواڵی نیاز خراپی ئەوانی پێمان ڕاگەیاند , دواجار هاوڕێ ج بە ژیری و زیرەكییەوە لە خشتەیانی برد, پەیمانی هاوكاری پێیان دا , وەلێ هەر كە گەڕایەوە لامان نەخشەكەیانی بۆمان ئاشكراكرد و وتی ئاگادار بن, پاش ڕاكردنێكی نۆ كاتژمێری, بە كۆڵێكی پڕ لە پەرتووك و خۆراك و فیشەك و كەل و پەلی خەوتنەوە خۆمان گەیاندە هەڵەتەكانی ماسقەڵان , ئەوەی شایانی باسە رۆژی پێشتر لە كونە كەمتیارێك نزیك هێزەكانی رژێم ئیختیفامان كردبوو, ژمارەمان 11 كەس بوو بە فەرماندەی هیوا رەش, بەیانی كە هەستاین ژێرمان ئاو بوو, بزن مژەكێكیش زمانی نابوو بە لوتی منەوە, قوات خاسەش لەسەر هەمان تەپۆلكە بوون ئێمە لە قەدی خۆمان حەشار دابوو, ئەوەندەی لە بزن مژەكەكە دەترسام , ئاگام لە حكومەت بڕا بوو, لەبەر پێكەنین, خەریك بوو خۆمان ئاشكرا بكەین.
ئەو چەكدارانە كە نەیانتوانی ئێمە بە دیاری ببەنەوە بۆ ڕژێم , كە ڕۆیشتنەوە ڕژێم لێیان خۆش نەبوو , بەداخەوە لەگەڵ ئەنفالكراوەكاندا هەموویان شوێن بزر كران .

لە 8 مایسدا ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی 4 كۆتایی پێ هات – جینۆساید لە عێراقدا , پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد , وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , سلێمانی ل313 ساڵی 1999- ل317 )) .كۆی گشتی 237 گوند لەو ناوچەیە لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چوار خاپوور كران (( ئەنفال – كارەسات , ئەنجام و ڕەهەندەكانی , یوسف دزەیی , چاپی یەكەم 2001 , چاپخانەی موكریان – ل 126)) .

تەنها لە ناوچەی (خاڵ خاڵان) لانی كەم كۆی *4167 كەس لە خەڵكی ناوچەكە گرتران , جگە لە هەڵاتوانی شەڕی خەڵكی شارەكان و ئەو پیرانەی دواتر بەردران (جگە لە ناوچەی كۆیەو دەشتی هەولێر ) , هەروەها 1680 كەس لە گوندەكانی ( كلێسە , بۆگد , كانی بی , قزلو , كانی هەنجیر و گۆمەشین ) ئەنفالكران (( ئەنفال – كارەسات , ئەنجام و ڕەهەندەكانی , یوسف دزەیی , چاپی یەكەم 2001 , چاپخانەی موكریان-ل 120 )), وە 1629 كەسیش لە گوندەكانی بناری خاڵخاڵان ” بابە روتە ژمارە 1″ . ” بە پێی خەمڵاندن 2500 كەس لە ناوچەی كۆیە ئەنفالكران (( ئەنفال – كارەسات , ئەنجام و ڕەهەندەكانی , یوسف دزەیی , چاپی یەكەم 2001 , چاپخانەی موكریان- ل 126 )) , كۆی گشتی لە ئەنفالی 4 نزیك بە 28550 كەس ئەنفال كران ( نص اللائحە الایڤاحیە المقدمە من قبل هیئە الدفاع …… ) .

ئەو كردارە سەربازییە بەشێكی لە ژێر فەرماندەیی نزار خەزرەجی بەڕێێوە بردرا , ئەوەندە دڵسۆزانە كارەكانی ئەنجام دەدا لە گوندی گۆپتەپە بە شایەدی كاك مودیر عەلی بە پۆستاڵەكانی سەری منداڵێكی 1 ساڵەی پان كردەوە .لەو ئۆپەراسیۆنە هەزاران مرۆڤ بوونە قوربانی , كەچی ئەنجامدەران و بكەرانی بە مایەی خۆیانەوە لێی

دەرچوون , نە پۆستاڵ لە پێیەكی وەك نەزار خەزرەجی دادگاییكرا , نا جاشە سەرنشینەكانی بەرازیلی و شۆفرلێتە سورەكان لە گوڵ خراپتریان پێ وترا , دەیان سكاڵایان لەسەر تۆماركراو بانگ نەكران بۆ دادگا , نە ئەو پێشمەرگانەی سەدان خێزانی بە قۆناغە نێزە بۆ ئەنفالكردن گەڕاندەوە بۆ گوندەكەیان كە دوایی ئەنفالكران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كرا , نە ئەوانەشی كەڵەكەكانیان بە ئاوادا تاكو جەماوەر ڕزگاری نەبێت قسەیەكیان لە گەڵدا كرا .
ئەفالی چوار دووەم زیانی مرۆیی ئەنفالەكانی لێكەوتەوە, دوای ئەنفالی سێ , بەم شێوەیە خەڵكی ناوچەی ئەنفالی 3 و 4 بوونە قوربانی جوگرافیا , چونكە داگیركەران ئەوەندەی دوژمنی جوگرافیان ئەوەندە لە مرۆڤەكەی سەری نا .ئەنفالی 4 لە بەڵگە نامەكانی بەعسەوە .




ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 4

ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک

ژمارە … 3

لاپەرەی یەکەم ……..

لاپەڕەی دووەم ……….

لاپەڕەی سێیەم …………

لاپەڕەی چوارەم …………

بۆ خوێندنەوەی ژمارەکانی تر کلیکی ئێرەبکەن …………….




لاندای شیعرو ژیانی ژنانی په‌شتون … ڕانانی/ سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی


                                       

به‌شێكی زۆر له‌ خوێنه‌رانی كورد، ئاشنایه‌تییه‌كی باشیان له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌فعان هه‌یه‌،به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕێگه‌ی خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كانی خالید حوسێنی وڕۆماننووسه‌كانی تر. كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانیاندا، ئازارو مه‌ینه‌تی ئه‌و گه‌له‌ و ئه‌ونیشتمانه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو، كه‌ شه‌ڕو ئاشووب و خوێن، به‌شێكن له‌ مێژووه‌كه‌ی.وه‌لێ ئه‌مجاره‌یان له‌ ڕێگه‌ی شیعره‌وه‌ ئازاری ئه‌فغانییه‌كان و خه‌ون و هیواكانیان ده‌بینین.كتێبی(لاندای شیعرو ژیانی ژنانی په‌شتون) بژارده‌یه‌كه‌ له‌ شیعری په‌شتونه‌كان، له‌نێویشیاندا ڕه‌گه‌زی مێ. په‌شتونه‌كان، كه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ پێكدێنن، كولتوورو پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ و تاڕاده‌یه‌كی زۆر نه‌ته‌وه‌یه‌كی داخراو،نه‌ریتخوازو ئایینین كه‌ پارێزگاریی له‌ نۆڕمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزانی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.هه‌میشه‌ش به‌ هۆی شه‌ڕه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی كۆچكردن و نه‌هه‌ماتی و ئازاری زۆر بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌م كتێبه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌كدایه‌، بژارده‌یه‌كه‌ له‌ شیعری ژنانی په‌شتون كه‌ وێرای ئه‌وه‌ی له‌ جه‌نگدا ژیاون، به‌ڵام خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌یه‌.

كاتێ ئه‌و شیعرانه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌، درك به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ په‌شتونه‌كان چه‌ند ژیاندۆستانه‌ ده‌ڕواننه‌ ژیان و چه‌ندیش خاك و نیشتمانی خۆیان خۆشده‌وێت، ئه‌گه‌رچی هیچ كاتێكیش نه‌یانتوانیوه‌ به‌ ئاسووده‌یی هه‌ناسه‌یه‌كی ئارامی تیادا هه‌ڵمژن.ژنانی په‌شتون له‌ شیعره‌كانیاندا، ژیان به‌ جۆرێكی دیكه‌ ده‌بینن. ئه‌گه‌رچی ژنانی په‌شتون وه‌ك هه‌ر ژنانێكی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵات، له‌ ژێر سته‌می پیاوسالاری و نێر سالاری دانه‌وخۆشه‌ویستی و سه‌ربه‌ستییان نییه‌، به‌ڵام له‌ شیعردا وێنای جیهانێكی دیكه‌ ده‌نه‌خشێنن. ئه‌م شیعرانه‌ به‌ زمانێكی ساده‌ نووسراون وه‌لێ له‌ وێنه‌ی هونه‌ری و ده‌ربڕینی شیعریدا ، شیعره‌كان هێنده‌ حوان و سه‌رنج ڕاكێشن كه‌ خوێنه‌وه‌یان چێژێكی زۆر به‌ خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت.ئه‌و شیعرانه‌ به‌ شێكی زۆریان له‌ سه‌روبه‌ندی داگیركردنی ئه‌فعانستان له‌لایه‌ن سوپای سۆڤیه‌ته‌وه‌ له‌ كۆتایی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نووسراون. بۆیه‌ به‌شێكییان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ سیاسییه‌ی ئه‌و كاتن وژنانی په‌شتون به‌ شیعرهانی ڕۆله‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌ به‌رگری له‌ خاك و نیشتمانییان بكه‌ن.

ته‌نانه‌ت ئه‌وان خۆشه‌ویستی نیشتمان له‌ ئاست خۆشه‌ویستی كۆرپه‌كانیان ده‌بینن و خۆڕاگرن له‌وه‌ی كه‌ كوڕه‌كانیان له‌ پێناو خاكدا خوێنیان بڕێژن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ شیعرێكدا ده‌ڵێن:_
كوڕه‌كه‌م ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ جێبێڵی..
نه‌فره‌ت له‌و شیره‌ش ده‌كه‌م كه‌له‌ سینه‌مدایه‌..
ژنانی په‌شتون، كوڕه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ ژێر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌خلاقی و مێژوویی گه‌وره‌، كه‌ ئه‌ویش خۆبه‌ختكارییه‌ له‌ پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا.دایكێك ئاماده‌یه‌ نه‌فره‌ت له‌و شیره‌ش بكات كه‌ كوڕه‌كه‌ی پێ گۆشكراوه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌ڕه‌كه‌ جێبێڵێت. به‌ڵكو ده‌بێ تا دوا چركه‌ له‌ سه‌نگه‌ردابێت.

ناكرێ نیشتمان له‌ ژێر چه‌پۆكی داگیر كه‌ران دابێت و ڕۆله‌كانی ئه‌وانیش به‌رگری نه‌كه‌ن. ژنانی په‌شتون، شیعر ده‌كه‌نه‌ هانده‌رێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رگری و خۆڕاگری نه‌وه‌كانیان.ئه‌وان چونكه‌ هه‌میشه‌ هاوشێوه‌ی ئێمه‌ی كورد له‌ ژێر سته‌می داگیركاری و چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسیدا ژیاون، ئیدی له‌ به‌هاو نرخی ئازادی ده‌گه‌ن. بۆیه‌ ژیانی بێ ئازادییان به‌لاوه‌، ژیانێكی بێ نرخه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌، هانی كوڕه‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌ له‌ پێناو ئازادیدا گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن. ژنێكی دیكه‌ی په‌شتون له‌ شیعرێكی دیكه‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانی تر له‌باره‌ی به‌رگریكردن له‌ خاكه‌وه‌ ده‌ڵێت:_
ئه‌گه‌ر برینه‌كه‌ت له‌ سینگت نه‌بوو.

گرنگیت پێ ناده‌م..
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشتت ببێت به‌ بێژینگ…
بێگومان له‌ شه‌ڕو به‌رگریدا، ڕێسایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ پێكانی سینگ ده‌كه‌نه‌ نیشانه‌ و گه‌واهی شه‌ڕكردنه‌كه‌. به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر گولله‌كه‌ به‌رسینگی كه‌وتبوو، ئه‌وا له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ و ڕووی له‌ دوژمنه‌كه‌ی بووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكانه‌كه‌ له‌ پشتی بوو، ئه‌وا مانای وایه‌ هه‌ڵاتووه‌ و به‌رگری نه‌كردووه‌.بۆیه‌ شاعیر ده‌بێ دڵنیا بێت له‌وه‌ی كه‌ برینه‌كه‌ و پێكانه‌كه‌ له‌ سنگییه‌تی.به‌وشێوه‌یه‌ ژنانی په‌شتون، گیانی خۆڕاگری و به‌رگری له‌ ڕێگه‌ی شیعره‌وه‌ ده‌ڕوێنن و شیعر ده‌كه‌ن چه‌كێكی دیكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانیان.

بێگومان وه‌ نه‌بێت كه‌ ژنانی په‌شتون خه‌یاڵی شیعرییان هه‌ر ته‌نها لای چه‌ك و به‌رگری و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵكو له‌نێو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و مالوێرانییه‌شدا، هێشتا خه‌یالییان لای عشق و خۆشه‌ویستیشه‌. ئه‌گه‌رچی بۆ ئه‌وان قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌ڕوانگه‌ی په‌شتونه‌كانه‌وه‌ ژنان مافێكی ئه‌و تۆیان نییه‌، چونكه‌ پێكهاته‌یه‌كی نه‌ریتخوازن. وه‌لێ كاتێ سه‌رنج له‌و شیعرانه‌ده‌ده‌ین، ئه‌وا وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌یان وێنه‌ی شیعری جوان وده‌ربڕینی ڕۆمانسییانه‌ ده‌بینین كه‌ گوزارشت له‌ خه‌یاڵی شیعری ژنانی په‌شتون ده‌كات.بۆنموونه‌ له‌شیعرێكدا ژنێكی په‌شتون ده‌ڵێت:_
خودایه‌ ده‌توانی له‌ ئێستاوه‌ كوێرم بكه‌ی…
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ڕۆیشتووه‌و نامه‌وێ..
ڕوخساری كه‌سی تر ببینم..

شاعیر،وێنه‌ی هه‌موو دنیا له‌ ڕوخساری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بینێت. ئه‌و به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك عاشقی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بووه‌، كه‌ دنیا ته‌نها له‌ بوونی ئه‌ودا ببینێت. ڕۆشنایی چاوه‌كانی ئه‌و، گلێنه‌كانی نین، به‌ڵكو ڕوخساری خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی، خۆشه‌ویستیی لێره‌دا سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی و بینینه‌، كاتێكیش به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ بێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ ده‌ست ده‌دات، ئیدی به‌ بڕوای ئه‌و دنیا كۆتایی هاتووه‌، بۆیه‌ نایه‌وێت ڕوخساری كه‌سی تر ببینێت.به‌ده‌ربڕینێكی تر، لای شاعیر كوێربوون ئه‌وه‌ نییه‌ چاوه‌كانت له‌ ده‌ست بده‌ی، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ ئیدی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت نه‌بینیته‌وه‌، بۆیه‌ شاعیر بێ باكانه‌ نزا ده‌كات خودا كوێری بكات. چونكه‌ ئه‌و چیتر ئاماده‌ نییه‌ به‌ چاوانێك دنیا ببینێت كه‌ ئیدی ڕوخساری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێ نابینێت. زۆر نموونه‌ی دیكه‌ی وێنه‌ی جوانی شیعری له‌و نامیله‌كه‌یه‌دا هه‌ن. بۆنموونه‌ شاعیرێكی تر ده‌ڵێت:_
ڕوخسارت گوڵێكه‌..چاوه‌كانیشت دوومۆم..
دووچار ماوم..ببم به‌ په‌پووله‌..یان ببم به‌ كرمی ئاوریشم..

له‌ڕاستیدا، كاتێ خوێنه‌ر شیعری ژنانی په‌شتون ده‌خوێنێته‌وه‌، سه‌رسام ده‌بێت له‌و هه‌موو جوانییه‌ی له‌ شیعره‌كانیاندا هه‌یه‌. زمانێك ساده‌ وه‌لێ پڕ له‌ قوڵایی. خه‌یاڵی ژنانی په‌شتون له‌ شیعردا، خه‌یاڵێكی هێنده‌ جوانه‌، هه‌موو ناشرینییه‌كانی ژیان و شه‌ڕو ئاشوبی ئه‌فعانییه‌كان له‌ بیر ده‌باته‌وه‌. خوێنه‌ر كه‌ ئه‌و شیعرانه‌ ده‌بینێت، ده‌گاته‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ تا به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كانیشمان بێت، هێشتا ده‌شێ له‌ كلاوه‌ ڕۆژنه‌یه‌كی بچووكه‌وه‌ جوانییه‌كانی ژیان ببینین. ژنانی په‌شتون له‌نێو ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو ناشرینییه‌دا، شیعرێك ده‌نووسن، لێوان لێو له‌ جوانی و ئومێد.

ئه‌و ژنانه‌ چه‌ند خه‌مه‌كانیان گه‌وره‌ بێت، چه‌ند ژیان نائومێدییان بكات و ته‌نگییان پێ هه‌ڵچنێ، چه‌ند ڕۆڵه‌كانیان له‌ شه‌ڕدا له‌ده‌ست بده‌ن، هێشتا به‌ ئاواته‌وه‌ ده‌ژین و ژیان به‌ جۆرێكی دیكه‌ ده‌بینن.ئه‌وان سوهراپ وته‌نی له‌دوای هه‌ر كاره‌ساتێك، چاوه‌كانیان ده‌شۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جۆرێكی دیكه‌ ژیان ببینن. ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن، بێگومان ناتوانن ئه‌و شیعرانه‌ بنووسن. زۆر شیعری دیكه‌ی جوانتریش له‌نێو ئه‌و كتێبه‌دا هه‌ن، كه‌ هیوادارم خوێنه‌ران بیخوێننه‌وه‌ و چێژی لێ وه‌ربگرن.دواجار كاتێ به‌راوردی دنیابینی ژنانی په‌شتون،به‌دنیابینی به‌ شێكی زۆر له‌ ژنی كورد ده‌كه‌ی،تێده‌گه‌ی كه‌ شیعر لای ژنانی په‌شتون، چ په‌یامێك و مانایه‌كی جوانی هه‌یه‌. به‌پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی له‌ نێو ئێمه‌دا شیعر ده‌نووسن كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ته‌نها كروزانه‌وه‌ و نوزانه‌وه‌یه‌.له‌ داهاتوودا به‌درێژی ئه‌و به‌راوردكارییه‌ ده‌كه‌ین. له‌كۆتاییدا ده‌ست خۆشانه‌ له‌ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ و وه‌رگێڕی شیعره‌كانیش ده‌كه‌م، كه‌ به‌ ڕاستی كتێبێكییان هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ وه‌رگێڕان، شایه‌نی خوێنه‌وه‌ و چێژ لێوه‌رگرتنه‌..

*په‌راوێز:ناوی كتێب/ لاندای ژیان و شیعری ژنانی په‌شتون/ نووسینی(سه‌عید به‌هوه‌دین مه‌جروح)/وه‌رگێڕانی(توانا حه‌مه‌ نوری) /بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ 2018….




وەهایگوت سەردەشت … مەحمود عەبدوڵڵا

سەردەشت وتی: من چاوەڕێی بکوژەکانی خۆم دەکەم ،چونکە مردن باشترە لەژیان لە سێبەری پیاوە بچوکەکان. لەو شوێنەی ترسنۆکەکان حوکمدەکەن یان دەبێ نەترسی،یان دەبێت بمریت،ئەگینا دەبیتە شتێکیکەمتر لەمرۆڤ،لەم پڕۆسەی بەئاژەڵکردنی مرۆڤەدا ،مردن هەڵدەبژێرم نەک پاروی سەرشۆڕی ئێوە.ئەو وتی: بەرلەوەی هیچ بەڵێنێکمان پێبدەن،بەرلەوەی هیچ درۆیەکمان بۆبکەن ،مێژووتان ئایندەی بۆدیاریکردوین دەزانین ئەو گیانەی وزە لە پاروی ئێوە وەربگرێت دەمرێت مردنێکی فەلسەفی .

ئێوە هەموو بەیانییەک جنێوی کوردایەتیمان پێ ئەدەن و پێمان دەڵێن یەکڕیزی بەڵام خۆتان هەرهەموتان لەڕیزی خیانەت وەستاون و پێشبڕگێتانە ئاخۆ کامەتان شیرینترن لای سوڵتان. ئێوە خێڵی درۆ لەسەر کورسی و مێزی بارەگا حیزەکانتان خوێنی هاونیشتیمانیان دەڕێژن بەڵام کە
دوژمن دەگاتە سەردڵی خاک ئێوە وەک هەموجار بێ دەستنوێژن ، هێندە تڕی کوردایەتیتان کەندووە .
ئێوە گیانی بەرگریتان نەماوە ،دەستنوێژی بەرگریتان شکاوە،هەتاماون دەبێ سورەی بەر لەشکربن بۆ تورک و حەجەم.

سەردەشت وتی:ئێوە ئەی پیاوە بچوکەکان وەسڵەکانی مەیخانەکان بەسەر ئێوەدا ساغ دەبێتەوە، بەڵام لە پێشمەرگەیەکی دێرین ،لە مامۆستا و خانەنشین داوای سک هەڵگوشین دەکەن،بۆ بوتڵێک غاز داوای بوتڵێک خوێنمان لێدەکەن .
سەردەشت وتی:هۆ پیاوە بچوکەکانی شاخ ،ئێوە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ شار ئەوشتەتان ونکرد، کە پیاوەکانی مێژوو ی پێدەناسرێتەوە ،ئێوە بەڕوتی هاتنەوە ڕوتبونەوە لەهەموو پرەنسیپێک. ئێوە ئەی ئەوانەی منەتی خەباتمان بەسەردا ئەکەن، خەریکی تۆڵەکردنەوەن ئێوە بونەوەری لاوازو پەشیمانن ،ئاخر مرۆڤ کە لەپرەنسیپەکانی پەشیمانبۆوە دەبێتە دڕندە.

سەردەشت هاواریکرد :
ژیانێک لە ژێر ڕەحمەتی بیری کۆڵی ئێوەدا کڵۆڵی و بەدبەختییە،وەرن بمکوژن کە ئێوە لە سیاسەتدا جگەلە کوشتن هیچیتر فێرنەبون.ئەەی خێڵی درۆ ،وانیو سەدەیە خەنجەری ژەهراوی خێڵی خیانەت ئەدەن لەدڵ و مێشکی هەرکەسێک بیربکاتەوە. ئەی خێڵی دواکەوتو ئێوە پێشبڕکێتانە بۆ دواوە ئەوەی پێشتان بکەوێتەوە دەیکوژن.
ئێوە نیوسەدەیە لەسەر کەلەسەر دەژین،کەللە سەری زیندوو مردوو. سەردەشت هاواریکرد ووتی: لەبەر ڕەوە کۆیلەی ئێوە کەس دەنگی من نابیستێت،هیچ گوێیەک و هیچ زمانێک و هیچ چاوێکی پاکتان نەهێشتووە،بۆیە هیچ گوێیەک و هیچ چاوێک من نابینێت لەبەر نەڕەی کۆیلەی مێشک بەتاڵی ئێوە . سەردەشت وتی:ئێوە ئەی خێڵی درۆ تەماشای دەوروبەری خۆتان بکەن بزانن چ مەخلوقێکتان لەدەور کۆبۆتەوە ،ئێمە لەدەوروبەرەکەتانە وە دەزانین ئێوە کێن. ئێوە وەک باڵونن بەردەوام لەشکرێک فوتێکەرتان پێویستە ،ئاخر کە مرۆڤ بەتاڵ نەبێت پێویستی بە فوتێکەر نییە .هۆ پیاوەگرگنەکان لەهەگبەی ئێمەدا ئازادی هەیە،لەهەگبەی داهاتوی ئێوەشدا دنیایەک سەر شۆڕی،مۆزەخانەیەک لە ئاسەواری خیانەت.

سەردەشت دەنگێکی تازە و نامۆی ئەم هەرێمەبو،کە گوێیەکانی بەرپرسانی کورد ی ئازاردەدا،ئەوان تەنیا بەدەنگی کۆیلە ڕاهاتبون،بۆیە بۆئەوەی بە ئارامی بخەون دەبو دەنگی کپ بکەن. لەناو ئارامی ساختەی شاردا بێئارمبو ،لەهەولێری تورکیای بچوک ،چاوی لێبوو کە بەرپرسەکانی میت لەماڵی سەرۆک دەخەون ئیتر سەردەشت چۆن ئارامبێت! ڕۆحی سەردەشە چۆن ئارامبێت کە لەوەتەی بەبیری دێت کوڕە خۆشەویستەکەی ئەردۆگان سەرۆکی حکومەتە.
بەڵێ دەنگی سەردەشت نامۆبو، ئاوازێکبوو هەرتۆنێکی حەسرەتێک بو ، هەروشەیەکی بیرخستنەوەی خیانەت و جەهلی مێژوی پڕ شەرمەزاری پیاوە شاخاویەکان بو.

سەردەشت بەتەنیا هاواری دەکرد و بەبێ ترس،ئەودەیزانی کەدەشی کوژن، چونکە پیاوەسیاسیە ترسنۆکەکان جگە لەکوشتن و گولە هیچ وڵامێکیان پێ نییە بۆ ژیرو دڵسۆزەکانی ئەم هەرێمە.بەڵام سەردەشت نەترسانە و ئازایانە و زیرەکانە دەستیکرد بەڕوتکردنەوەی سیاسیە بچوکەکان و پێی وتن بمکوژن باشترە لەوەی ناچاربم لە ژێر حوکمی ناشەریفانە و خائینانەی ئێوەدا بژیم،کە دەستی هەموو شایەک ماچ دەکەن تا ببن بەشای ئەم وڵاتە ،ئێوە کە کورسی لەهۆشی خستون. سەردەشت وەهایگوت : ئێمە ڕۆژێک دێین بەرەو باڵەخانەکانی ئێوە و لەگەڵ زەوی تەختی دەکەین،ئێمە مەحکومین بەیاخیبون و ئازادی، ئێوەش مەحکومن بە مردن و سەرشۆڕی.

ئە و وتی،من یەکەم شەهید نیم و دواشەهیدیش نابم ،تائەواڕۆژەی دێین و لە باڵەخانەکانی ئێوەدا فایلی خیانەت ئەدۆزینەوە،ئێمە بەڵێنمانداوە نابێت برابچوکەکانمان وەک ئێمە بژین بۆیە من سەرەتایەکم دەستپێکردوە و دوای منیش هاوڕێکانم بەردەوامدەبن.
ئەو زەردەشتی لاو بو لەناو خێڵی کوردایەتی هاواری دەکرد: ئەی خێڵی بەزیو وەرن “چەقۆکانی غەدری ئێوە” تەمەنێکە لەدڵی هەرچی ئازادیخوازە تینوێتی دەشکێت ،وەرن بەکرێگیراوانی سوڵتان وەرن ئەم نیشتیمانە هێشتا خوێنی دەوێت بۆ ئازادی. سەردەشت وتی: ئێوە بەسەگی ئیسرائیلی پاسەوانیتان ئەکرێت و سەگەکانی خێڵی خۆشتان بەرداوەتە گیانی ئێمە ئەی ئەوانەی دەسەڵات بەشەرەف تێگەیشتون پێتان وایە شەرەفتان کورسییەکی”ساردوسڕی بن مردوە”

مەحمود عەبدوڵڵا




راگه‌یاندن وخه‌ڵك … ئاری زێندینی

                                                                                     
       

كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن (بینراو، بیستراو، خوێندراو)، ته‌نانه‌ت ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش،
 به‌رده‌وامیی و گه‌وره‌بوونیان په‌یوه‌سته‌ به‌و متمانه‌یه‌ی،
 كه‌ له‌ رێگه‌ی ره‌چاوكردنی كۆمه‌ڵێك هۆكار و میكانیزمه‌وه‌ دێته‌ دی و پێویست ده‌بێت، 
كه‌ له‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵ و زانیاریی، یان رووماڵكردنی رووداو و كاره‌ساته‌كاندا، به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت.
 بۆیه‌ هه‌ر متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌ (وه‌رگر)، كه‌ كه‌ناڵێك ده‌گه‌یه‌نێته‌ لووتكه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ 
به‌ راگرتن وه‌ستان له‌ په‌خش ده‌گه‌نێت.

متمانه‌، به‌ مانای ئه‌وه‌ دێ، ئایا تا چه‌ند هاوڵاتیان كه‌ناڵێك ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

كه‌واته‌، متمانه‌ په‌سه‌ندكردن، یان قبوڵكردنه‌ له‌ لایه‌ن وه‌رگرانی میدیاوه‌ هه‌ر كه‌ناڵێكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه‌دا. شاره‌زایان و نووسه‌رانی بواری میدیا، چه‌ند خاڵێكیان وه‌ك بنه‌ما و بنچینه‌ دیاریكردووه‌، كه‌ ئاستی متمانه‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دێنێته‌دی، گه‌ر ره‌چاو بكرێن، هه‌م ئاستی جه‌ماوه‌ری كه‌ناڵه‌كان،

هه‌م ئاستی پیشه‌یی بوون و پڕۆفیشناڵبوونیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و به‌ره‌و لووتكه‌ی متمانه‌بوون ده‌چن پێش هه‌موو شتێك گه‌ر رووداو، یان كاره‌ساتێك، كه‌ روو ده‌دات، بۆ نموونه‌ قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه‌، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی، كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌، لافاو، بریتی بێت له‌ وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌، ئه‌وا پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كانی میدیا هه‌مووی بگوازنه‌وه‌، به‌ بێ په‌راوێزخستنی به‌ش، یان گۆشه‌یه‌كی رووداوه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ وێنه‌كه‌ ته‌واو نابێ. به‌ مانایه‌كی دیكه‌، وێنه‌ی رووداوێك ئه‌و كاته‌ ده‌گاته‌ زیهنی جه‌ماوه‌ر، كه‌ له‌ كۆی گۆشه‌كانیه‌وه‌ وێنه‌كه‌ گیرا بێ. ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ كۆی جومگه‌ و بواره‌كانی تری ژیانیش هه‌ر وایه‌ و ده‌بێت كاری له‌ سه‌ر بكرێت.

له‌ كاتی رووماڵی كه‌ناڵێكی حزبی بۆ قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه‌، یان نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی نابێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه‌كه‌ دژی مووچه‌خۆران بدوێ.

یه‌كه‌مین خاڵێك، كه‌ پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ره‌چاوی بكه‌ن، رێزگرتنی ئایین و بیروباوه‌ڕی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌، جا هه‌ر ئایین و بیروباوه‌ڕێكیان هه‌بێت، ره‌خنه‌گرتنیش له‌ ئایین و بیروباوه‌ڕی ئایینی جیاوازه‌ له‌ سووكایه‌تی و ناوزڕاندن (تشهیر) و به‌ یاسا رێكخراوه‌، د. سامان فه‌وزی، له‌ كتێبی (هێڵه‌ یاساییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی)دا، ترسناكی جنێودان و سووكایه‌تیكردن به‌ ئایین و ره‌مزه‌ ئاینییه‌كانمان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات و ده‌ڵێ: “سوكایه‌تی و جنێودان به‌ ئایین ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی باری ئاسایشی كۆمه‌ڵگا له‌ رێگای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی كه‌سه‌ ئایینی و خواپه‌رسته‌كان”. (د. سامان) ئاماژه‌ به‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌دا، كه‌ له‌ ساڵی (2001) له‌ میسر به‌ هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی راهیبێك، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی (2006)یش، له‌ دانیمارك و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی، كه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كاریكاتێریی دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام شه‌پۆلی توندوتیژیی و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ئه‌و وڵاتانه‌ی گرته‌وه‌. هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌كی دیكه‌ له‌و بنه‌مایانه‌ی، كه‌ رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی مدیا پێویسته‌ ره‌چاوی بكه‌ن؛ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه‌ به‌ شێوه‌كی راست و دروست و به‌ دیققه‌ته‌وه‌، بێ زیاد و كه‌مكردن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ش بێته‌دی، پێویسته‌ رۆژنامه‌نووسان نزیكی رووداو و كاره‌كته‌ره‌كان بن؛ ئه‌وانه‌ی پێكهاته‌ی هه‌واڵه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن. راستگۆیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و وه‌رگران به‌ مانای له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سیی، جا ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ماددیی، یان مه‌‌عنه‌ویی بێ، له‌ هه‌واڵ و زانیاریه‌كان كه‌م و زیاد نه‌كه‌یت. زۆربه‌ی كات رۆژنامه‌نووسان به‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل هه‌واڵێكی دیاریكراو ده‌شارنه‌وه‌، یان به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بابه‌تێك ئیبراز ده‌كه‌ن، كه‌ زۆرجار بابه‌ته‌كه‌ سواو و دووباره‌شه‌، به‌ڵام له‌به‌ر فشاری به‌رتیله‌كه‌ گه‌رمی ده‌كه‌نه‌وه‌ و وه‌ك بابه‌تێكی نوێ ده‌یده‌نه‌وه‌ به‌ وه‌رگرانیان.

راستگۆیی زۆربه‌ی كات وه‌ك پره‌نسیپێكی گرنگ بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی له‌ سه‌رانسه‌ری دنیادا دێته‌ هه‌ژمار و جه‌ختی لێده‌كرێته‌وه‌، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی پێوه‌ی پابه‌ندن، زۆر نین!، له‌و باره‌وه‌، (پڕۆفیسۆر ماكدۆگاڵ) له‌ كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ڵێ: ته‌نها (54%)ی ئه‌و چیرۆكه‌ هه‌واڵانه‌ی، كه‌ له‌ رۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان تیادا نییه‌، هه‌روه‌ها ” له‌ (34%)ی ئه‌و چیرۆكه‌ هه‌واڵییانه‌ی په‌یامنێران دایانڕشتوونه‌ته‌وه‌ راستن”. به‌ واتایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی له‌ رێژه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌ڵه‌ و ناڕاستی تێدایه‌، كاتێكیش جه‌ماوه‌ر هه‌ڵه‌ و ناڕاستی ده‌بینێت، متمانه‌ی نامێنێت. بنه‌مایه‌كی دیكه‌ له‌و پره‌نسیپانه‌ی، كه‌ وا ده‌كات میدیا متمانه‌ی وه‌رگر به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌واڵ و زانیارییه‌كان به‌ وردیی (دیققه‌ت) و له‌ سه‌رچاوه‌ی راسته‌وخۆوه‌ بگوازنه‌وه‌، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ی كات رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان پشت به‌ سه‌رچاوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و نادیاره‌وه‌ ده‌به‌ستن، له‌ “دلیل المعاییر المهنیه‌ فی الكتابه‌ الخبریه‌‌”دا، كه‌ (معهد الحوار الدنماركی المصری DEDI ) بڵاویان كردۆته‌وه‌، تیادا هاتووه‌: “ره‌چاوی وردیی بكه‌، تاكو ئه‌و په‌ڕی!”.

” دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ته‌شهیر و ناوزڕاندن”، خاڵێكی دیكه‌یه‌ له‌و پره‌نسیپانه‌ی، كه‌ راگه‌یاندن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستدێنێ. زۆرێك له‌ رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران به‌ نه‌زانی، یان به‌ ئه‌نقه‌ست ته‌شهیر به‌ كه‌سان و لایه‌نی به‌رامبه‌ریان ده‌كه‌ن، ته‌شهیریش دوو جۆره‌، یه‌كه‌م خستنه‌پاڵ (القژف) تۆمه‌تێك ده‌خه‌یته‌ پاڵ كه‌سێكی دیاریكراو، بۆ نموونه‌ پێی ده‌ڵێی “به‌رتیلی وه‌رگرتووه‌” یاخود “بڕێك پاره‌ی له‌ حكومه‌ت بردووه‌”، دووه‌میان جنێودان (السب)، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی “گه‌مژه‌” یان “هیچ و پووچ”…هتد. ده‌بێت هه‌موو كاره‌كانی میدیا (په‌یام، وێنه‌، ڤیدیۆ، ستۆری….) دوور بن له‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ته‌شهیر، هه‌رچه‌نده‌ به‌ پێی یاسا (القژف) سزای له‌ (السب) زیاتره‌.هه‌روه‌ها هه‌ر دوو پره‌نسیپی “ملكه‌چی بۆ یاسا” و” مافی دانه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌”ش، له‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ی ترن، كه‌ پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كانی میدیا خۆیانی لێ به‌دوور بگرن. ملكه‌چی بۆ یاسا ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ رۆژنامه‌نووس پێیوا بێت یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ سزادانی ئه‌و، به‌لكو سزا هه‌میشه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی پێ رێكبخه‌ین و به‌دوور بین له‌ فه‌وزا و ئاژاوه‌. هه‌روه‌ها مافی دانه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌ رێزگرتنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و نووسین و وه‌رگێڕان و خۆبه‌دوورگرتن له‌ دزیی ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ پاراستنی هه‌موو به‌رهه‌مێكی موزیك و گۆرانی و فیلم و ….. هتد، ده‌كاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ “دزیی ئه‌ده‌بی” له‌ هه‌رێمی كوردستان تاڕاده‌یه‌ك حاڵه‌ته‌ و نه‌بۆته‌ دیارده‌، به‌ڵام ناوبه‌ناو ده‌یبیستین. چه‌ند بنه‌مایه‌كی دیكه‌ هه‌ن، كه‌ بێگومان به‌ ره‌چاوكردنیان متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و وه‌رگر به‌ده‌ست دێنین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان بۆیان كرد، پێموایه‌ له‌ گرنگترنیان بوون.




زمانی مرۆڤ لە کوێوە دێت ؟! … دکتۆر: مەولود ئیبراهیم حەسەن

بابەتێک بۆ گفتوگۆ ..

(هه موو ڕؤژێک کە خاتوو ( میکایلا ئەر مەر ) لە خەو هه ڵدەستێ ،ئەو بەزمانێک قسە دەکات کە جیایە لەگەڵ زمانی ئیتالی بۆ چینی ،پاش ئەوە ی توشێ حالەتیکی سەیربوو لە نێوان شەوو ڕۆژێکدا .ئەو دایکە( ٤٧ سال)یە، توشی زمانگؤڕان بووە ،ئەو پێی وایە قوربانی یەکی ڕەگەز پەرستیە !میکایلا لە ناکاولە (ساڵی ٢٠١٥) زمانی –لانکشایەر –ی لەبیرکرد، کە پێی وایە هۆکەی وێنەگرتنی لەرزە ییە ،ئێستا ئەو هه موو بەیانیەک کە لەخەو هه ڵدەستێ نازانێ بە کام زمان قسان دەکات !زمانی چێنی یان فللیپینی یان زارێکی باشوری ئەفریقایە ،یا ئەوەتە ئیتالییە یان پۆلەندیە یائەوەتە فرەنسیە .ئەو پێی وایە کە ئەو کەسێکی نێوان ژمارەیەکی یەکجارکەمی تووشبووە بە زمانگۆڕان !ئە م ڕەوشە وادێتە بەر چاو کە ئەو کەسە بەزمانی بیانی قسان دەکات .کە زۆر بەی جاریش بە هۆی وەستانی میشک و کێشەی دەماغ و کێشە دەروونیەکانە .

میکایلا کە کاری دیکۆرسازی دەکات دەڵێ :لە دووساڵی رابردوودا زۆر کاری ڕەگەزپەرستی لەگەل کراوە !یەکەمجار کەوای لێدێت بگرێی لە ساڵی ٢٠١٥ لە سۆپەرمارکێتەک بووە ، کە یەکێ گوتی : ئەو پۆلەندیانە لە هه موو شوێنێک هه ن ! ئەمەش یەکجار ناخۆش بوو ،هه ندێ کەسیش پێیان وایە من بەردەوام بەزمازنی چێنی قسان دەکەم .هه ندێکی تر بە تەلەفۆن پەیوەندی دەکەن و بە پێکەنینەوە دەڵێن :دەتوانم مریشکێکی سورەوەکراوەی نیو برنجم دستکەوێ ؟ ئەمە زۆر جار روودەدات ، هه روەها بەردەوام دەبێت و دەڵێ: ئەگەر ئەمە جارێک بێت مایەی پێکەنینە ! بەڵام ، کە زۆرجار ئەمەدەبیسیەوە ، دەشێ کارەکە ڕوخێنەرو بیزارکەربێت .هه روەها میکایلا بەردەوام دەبیت و دەڵێ :لەوەتەی مانگی پێنجیی ساڵێ ٢٠١٥ توشی ئەم کارەساتە بووە ، بەردەوام هه وڵدەدات زمانی خۆی بگێڕیتەوە بە هۆی بەردەوامی گۆرانی گوتنەوە .- گۆرانی گوتن بەزمانی دایکی !!) ئەمە حاڵی خاتوو میکایلایە ڕۆژانە کە بەیانیان لە خەو هه ڵدەستێ ، ئەوە هیچ کە بەزمانی دایکی قسان ناکات ؛ هه ر ڕۆژەش بە زمانیک قسان دەکات کە خواستی خۆی نیەو وەک کاریکی ئۆتۆماتیکی بەسەریدا دەچەسپێ ! ئێمە لیرە بە شێوەیەکی جیا لە نموونەکانی – فێربوونی زمان بە لە بەرگرتنەوە – قسەی لە بارەوە دەکەین و دەیکەین بە نموونەی زۆر پرسیاری بێ وەڵام و گەڕان بەدوای وەڵام دا.

زمانی مرۆڤ لە کوێوە دێت ؟
خاتوو میکایلا ئەرمەر

لە لێکۆڵینەوەی ( فێربوونی زمان بەلەبەرگرتنەوە ) (١)دا نموونەی زۆرمان بینی لەوەی کە کە سانێک بە هۆیەک لە هۆیەکان ، زمانی قسەکردنیان دەگۆڕێ . زمانی دایکیان لە بیر دەکەن و بە زمانێک قسەدەکەن کە پێشتر نە یانزانیوەو هه ندێ جار ناوێشیان نە بیستووە ! نموونە هه یە کە کە سانێک بەم زمانگۆڕانە فێری زمانیک بووین کە بەزمانی مردوو دەژمێردرێ ! وەک زمانی فیرعەونییەکان ، هه ندێک لە زمانگۆڕاوانە فێری زیاتر لە زمانێک بوون لە هه مان ڕووداودا ، دوو زمان و سێ زمان و چوارێشمان بەر چاو کەوتووە ؛ ئەمانە کە زمانیان گۆڕاوە ..زمانە تازەکە زمانێکی جێگیر بووەو لە گەڵی ماوەتەوە و بەردەوام قسەی پێکردووە . بەڵام خاتوو (میکایلا ئەرمەر )کە بەزمانی لانکشایەر قسەی دەکرد لە ناکاو ساڵی ٢٠١٥پاش گرتنی وێنەیەکی لەرزە موغناتیزی زمانی دەگؤڕێ و هه موو بەیانیەک کە لە خەو هه ڵدەستێ ؛ بە زمانێک قسە دەکات جیایە لە زمانەکەی ڕۆژی پێشتر ! ئەو زمانە خۆشی نازانێ کام لە م زمانانەیە .

.ئایا بە زاری سینی یان فلیپینی یان بە زاری خوارووی ئەفریقیا یا ئەوەتە بە زمانی ئیتالیایی یان پۆلەندی یا ئەوەتە بە زمانی فەڕەنسی قسان دەکات !؟ ئەم ڕەوشە بارێکی دەروونی خراپی لای ئەم ژنە دروستکردووە وهه ربۆیە پزیشکەکان ئەم زماگۆڕانە بە نەخۆشێ(٢) دەزانن وزۆریش بە زەحمەت بۆیان چاک دەبنەوە ، چاک بوونەوە بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەوکەسە بۆ ڕەوشی پێش سەدمەو زمانگۆرانەکە ، تەنیا نموونەیەک کە من بینیم چاکبوووەوە ئەوێش پیاوێکی ئیزەدی بوو بە ناوی ( نەواف )(٣)، کە پاش ئەوەی لە خەو هه ڵدەستێ زمانە کوردیە کرمانجیە ئیزەدیەکەی لە بیردەکات و بە زامانی ئینگلیزی دەکەوێتە قسە کردن و کەسو کاری بەهۆی وەرگێڕ لێی حالی دەبن و قسەی لەگەل دەکەن ، سەرەڕای ئەوەش باوەڕەئایینیە کەشی کە ئایینی( ئیزەدی) بوو گۆڕا بوو بە ( مەسیحی ) ئەو پیاوە مامۆستا (مە ڵا عەلی کوردی کەلەک )(٤)چاکی کردەوەو بەکوردییەکەی خۆی کەوتەوە قسە کردن و گەڕاوە سەر ئایینی ئیزەدیەکەی جارانی ؛ ئێمە لێرە نامانەوێ بەوردی باسی هۆی زمانگۆڕان و هه وڵی چارەسەری زمان و بارە دەروونیەکەی خاتوو (میکایلا ئەرمەر ) بدەین ئەمە مەبەستی ئێمە نیەو کاریئێستای ئێمە ش نیە . ئەوەی ئێمە بە گرنگی دەزانین و جێگای پرسیارەو وەڵامە کەی زۆر ئەستەمە ! کۆبوونەوی ئەم هه موو زمانە یە لە کەسێکداو بێ خواستی خۆی هه ر ڕؤژەی بە یەکێکیان قسان دەکات یان ڕۆتتر هه ر ڕۆژەی یەکێک لە و زمانانە چاڵاک دەبێت و خاتوو میکایلا هیچ ڕۆلیکی نیە لە چالاککردنی زمانی ئەورۆژە. کە بە م زمانە تازانە دەدوێ، دیارە هه موو پێویستیەکانی زانینی زمانەکەی لا جێگیر بووەو بەوشەو فەرهه نگ و فۆنەتیک و دەستورەکانی زمان و کلتوریشەوە ؛ هه ربۆیە دەتوانی لە گەڵ کەسانی ئەو زمانە قسان بکات وتێیانبگات و لێی تێبگەن . کە ئەم ڕەوشە زۆر جیایە لە ڕەوشێ فیربوونی زمانێکی تازەو ڕێگای فێربوون و زەمەنی فێربوون و ژمارەی زۆری زمانەکان .کە سانی ئاسایی کاتێکی زۆریان دەوێ تا فێری زمانێکی تازەببن بۆ ئەوەی بە تەواوی قسەی پێ بکەن .کەچی ئەم ڕووداوەی بەسەر ئەم خاتوونە دا هاتووە هه موویاساکانی پێشووی تێکشکاندووە !

ئێمە دەزانین منداڵێکی ئاسایی تا زمانی دایکی بەتەواوی فێر دەبێت نزیک بە دووساڵ زمەنی پێویستە . بەڵام ؛ ئەم زمانگۆڕاوانە بە کتوپڕیی و لە ناکاو زیاتر لە زمانێک فێردەبن و قسەی پێ دەکەن ؛ پرسیاری زۆر هه ڵدەگرێ.
پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئەو زمانانە لە کوێندەرەوە دێن ؟ ئایا لە دەرەوەی جەستەی مرۆڤەکانن ، یان لە نێو جەستەی دان و بەم ڕووداوانە چالاک دەبنەوە ؟ زانست باس لەوە دەکات کە =جینی زمان فۆکس پ ٢ –foxp2 )
)لە مێشکی مرۆڤ دا بەرپرسە لە زمان و دەستوورو فەرهه نگی زمانی مرۆڤ و قسەکردنی ،ئەمەش لە بارە ئاساییە کەیدا بە هۆی کەلەکە بوونی فیربوون تەواوی زمانە کە لە نێو ئەم جینە بەرپرسەدا کۆ دەبێتەوە ، سەرەتا تەنیا زمانی دایکەو دواتر بە هۆی ڕێگاکانی فێربوونی باو لە نیوەندەکانی فێربوون زمانی تریشی دەچێتە سەر بە پێی تواناو خواستیی کە سەکە ؛ پرسیارە گرنگە کە ئەوەیە :ئەم هه موو زمانانە لە کوێ هاتن و پێشتر لە کوێندەر بوون ؟! کە ئەو پێشتر هیچیانی نەدەزانی . ئەگەر هه ر لە نێو جینی بەر پرسی زمان دابوون ؟ بۆچی خاوەنەکەی قسەی پێنەدەکردن ؟ چۆن ئەم هه موو زمانە لە ویدا کۆببوونەوە ؟ ئەگەر بە هۆی ڕووداوە کتوپڕەکەوە هاتوون لە کوێندەرەوە هاتوون ؟ ئایا دەکرێ مێشکی مرۆڤ بە تایبەت جینی بەرپرس لە زمان و قسە کردن وەک( ڕادیۆ)یەک تەماشا بکەین و ئەو شووێنەی کە زمانە کانی لێوە هاتووە وەک (ئێستەگە)یەکی پەخشکردن قبول بکەین ؟ باشە ئەوە جینەکە لە نێو جەستەی مرۆڤ دایە ،گوتمان ڕادیۆی وەرگرتنە ! ئەی ئەو ئێستگە یەی ناردنە لە کوێندەرەو چۆن کاردەکات و چەند زمانی تێدا کۆبووەتەوە ؟
ئێستا ئێمە لە کۆمبیوتەردا دەتوانین چەند زمانی بمانەوێ دایبەزێنین و بیخەینەسەر کیبۆرد و بە شە جیا جیاکانی لاپتۆپەکەمان . لیرەدا شوێنی هێنانی زمانە کە دیارەو جێگای وەرگرێش دیارە . بەڵام لە زمانگۆڕانە کەدا لە مرۆڤ جیگای لێوە هاتنی زمانە تازەکان دیار نیە ؟!!
ئەگەر ئێمە بە وردی سەیری کۆی زمانگۆڕاوەکان بکەین کە دەبینین ..هه موو زمانە کانی مرۆڤ قسەی پێکردوون لە کۆن و ئێستا بە مردوو و زیندووەکانەوە ، لەم زمانگۆڕانانەدا دەبینرێن و هه ن . هه ن واتە لە نێو میللەتێک و لە وڵاتێکدا قسەیان پێکراوەو ئێستاش قسەیان پی دەکرێ . بەڵام ؛ لە نێوان ئەم دووری زەمەن ودووری شوێنانەدا ئەم زمانە چۆن دەگاتە ئەو کەسەو دەبێتە زمانی قسەکردنی ؟؟

تیئۆرەکانی دروستبوونی زمان هه رچیەک بن بۆ ئێمە گرنگ نیە !چونکە ئێمە خاڵێ هاوبەشی زۆر دەبینین لە نیوان تیئۆرەکانی زمان دروست بوون ؛ بە تێئۆرە ئایینی و ئەفسانەیی و زانستیەکانیشەوە ! ئەوەی گرنگەو هۆکەی بزانین ئەو زمانانە لە کوێندەر هه لگیراون وچۆن بە سەدمەیەک و تایێک و کەوتنێک ئاوا زوو لە کەسی بەرکەوتوو ئامادە دبن ویەکسەر دەبن بە زمانی قسەکردنی !؟
ئەگەر تائێستا زانست وەڵامێکی پێ نیە ! هێندەی ئێمە بیزانین – واچاکە پەنا بۆ چێڕۆکە ئایینیەکان ببەین و دان بەوە دابنێن کە خودا مرۆڤەکانی فێری زمان کرد !!

باشە ، ئەو زمانە چ زمانێک بوو کە خودا مرۆڤەکانی فێرکرد ؟؟ئایا تەنیا زمانێکی فێرکردن ؟ ئەوەتە لە قورئاندا دەفەرمووێ 🙁 ئادەمی فێری هه مووناوەکانکرد ) (٥)ئێمە ئەم واتایە واوەردەگرین ، کە خودا ئادەمی فێری هه موو ناوەکان کرد ، لە ناویشدا وای لێکدەدەینەوە کە مەبەست لەناو – وشە – یە و وشەش واتە زمان .واتە وشە مەبەست ناوەو ناوێش وشەیەو وشە ش مە بەست – زمان – ە و لە دەقەکەشدا –ناوەکان – هاتووەو بە شێوەی (کۆ) کە دواجار زمانەکەش دەکاتە – زمانەکان – .ئێتر خودا ئادەمی فێری هه موو زمانە کان کرد . لە گۆکردنی – ئادم – دەتوانرێ بە مانای کۆوەربگیرێ و بکاتە ئادەمەکان واتە هه موو مرۆڤەکان .واتە خودا هه موو مرۆڤەکانی فێری هه موو زمانەکان کرد !! پرسیارێکی لۆژیکی دێتە پێش ، ئەی بۆچی هه موو مرۆڤەکان ، هه موو زمانەکان نازانن و زۆربەیان هه ربە منداڵیەوە زۆر بەزەحمەت فێری تەنها زمانێ دەبن ؟!! دەکرێ وەڵامی ئەم پرسیارە بەم شێوەیە بدرێتەوە: ئەی ئەوە نیە هه موو مرۆڤەکان پێکەوە ..هه مووزمانەکان دەزان !! ئێمە کە خودا بەو سفەتەوە بناسین و قبول بکەین کە کیتابە یەکتا پەرستەکان پێناسەی دەکەن ! ئەوکاتە خودا دەتوانێ هه موو شتیێک بکات و هه موو کارێکی لەدست دێت .بەڵام ؛ هێشتا پرسیاری تر زۆر ماون و وەڵاممان دەستنەکەوتووە !! باشە ئەگەر ئادەمیەکان هه رهه موویان فێری هه موو زمانەکان کراون ، بۆچی مرۆڤ هه رلەدایک بوو قسان ناکات و نادوێ ؟ بۆچی زۆر بەزەحمەت و زۆریشی پی دەچێ هه تا فێری زمانی دایکی دەبێت !ئەگەر فێرکراون دەبێ زمانە کە بەشێک بێت لە جەستەی و هه رزوو ئامادەی بەکارهێنان بێت ، وەک دیتن و بیستن وجولەی سەرو مل ودەست و پێ و دەنگە دەنگ !! ئەوە هه موومان و بەردەوام دەبینین کە منداڵ وشە بە وشە و بەدووبارەکردنەوەی زۆرو بەردەوام و هه ڵەکردن و بۆ راسکردنەوە و کەلەکە بوون فێری زمانی دایکی دەبێت . ئەوشمان دیوەو زانیوە ، کە منداڵێک بە بچوکی دەکەوێتە نێو گورگان و جگە لەوەی وەک گورگ لە سەر چوار لەپ دەڕوات وەک گورگیش دەلوورێنێ ! واتە زمانە مرۆڤیە ئادەمیە کە فێرنابیت و قسە ناکات !!؟ ئەم ئەنجامە بەرەو تیئۆری ئەوەمان دەبات کە منداڵ بە – پرۆسەی خانوادەیی – فێری زمان دەبێت ، وەک ئەوەی ئەگەر منداڵێک لە بچوو کیەوە کەدایک و باوکی کوردبن و بدرێت بە دایک و باوکێکی فەڕەنسی ..ئەوا منداڵە کە زمانی دایک و باوکە فەڕەنسیەکە فێر دەبێت ، نەک دایک و باوکە کورد ەکە .کەواتە منداڵە کە فێردەکرێ ، نەک فێرکراوە و بڕاوەتەوە .

دەگەڕێینەوە بۆ ئینجیل و بابزانین خودا لەوێ چۆن باسی زمان و فێربوونی زمان دەکات ؟!
لە ئینجیل داهاتووە : (لە سەرەتادا وشە بوو ، هه روەها وشە لای خودا بوو ، وشە هه ربۆخۆی خودا بوو .) ئەگەر بەوردی سەنجی ئەم سێ ڕستەیە بدەین ، ڕستەی یەکەم و سێیەمیان زۆر لێک نزیکترن ، تا ڕستەی دووەم .لەسەرەتادا وشەبوو، وشە هه ربۆخوی خودابوو .ئەم دوو ڕستەیە دەکرێ یەکتر تەواو بکەن و مە بەست بدەنە دەست .واتە ماناکەی وادەکەوێتەوە کە .. لەسەرەتادا وشە بوو وشەش هه ربۆخۆی خودا بوو .ئەم ڕستە تازەیە کارەکە ڕێك دەخات و مەبەستەکە دەداتە دەست .

واتە خودا- وشە – وشە زمان بوو ..زمان خودا بوو . کەواتە ئەم خودا زمانە وەک لە قورئاندا هاتووە : (خودا مرۆڤی بەجوانرتین شێوە دروست کرد .)لە فەرموودەیەکی پێغەمبەریش دا هاتووە :(خودا ئادەمی لەسەر شێوەی خۆی دروست کرد .)کەواتە ئەو جوانترین شێوەیە ، شێوەی خودایە کە مرۆڤی لەسەر دروست کراوە ، ئەو خودایەی کە لەسەرەتاوە وشە بوو ..وشەش هه ربۆخۆی خودابوو ! دەئ ئەو خودا جوانە کە وشە بوو مرۆڤی لەسەر شێوەی خۆی دروست کرد ، کە خودا وشە بوو !!دیارە لە دەقە ئایینی و ئەفسانەییە کان باس لەوەش دەکەن کە خودا مرۆڤی لە خۆڵ و ئاو خوێن و نووری خۆشی دروست کردووە ، واتە مرۆڤ ، نە بەتەنیا لەوشە دروست کراوە نە لەئاوو نە لە خوێن و نووریش ! بەلکو پێکهاتەیەکە لەمانەو زۆری تریش ، کەزمان یەکێکیانە دروستکراوە! واتە هه ر ئەمەشە ، واتە زمانە مرۆڤ لە هه موو کائینەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوێش قسەکردنە .واتە بەکارهێنانی ناوو وشەیە . ئەمە لەوەمان نزیک دەکاتەوە کەبلێین : بەشێکی پێکهاتەی دروستکراوی جەستەی مرۆڤ.. زمانە . ئەوەتە زانستی نوێش دەیسەلمێمێ کە (جینی فۆکس پی ٢) لە نێوجینەکانی جەستەی مرۆڤ بەرپرسە لە زمان و قسە کردنی مرۆڤ خۆی .

لە چێڕۆکە ئایینیە ئیسلامیەکە (ناو=زمان) وا دەخاتە بەر زیهن کە خودا زمان دەزانێ و ئەوە خودایە ئادەم فیری زمان و قسە کردن دەکات .بەڵام ، لە ئینجیل دا دەڵێ (لەسەرەتادا وشە بوو ،هه روەها وشە لای خودا بوو ، وشە هه ربۆخۆی خودا بوو) واتە وشە خودا بوو ..خودا وشە بوو،ئەم دوو باسکردنەش وەک یەک ناکەونەوە ، سەرە ڕای ئەوەی کە لە قورئان دا زۆر بە ڕوونی باسی ئەوە دەکات کە خودا ئادەمی فیری ناوەکان = زمان کردووە . بەڵام لە ئینجیل دا بە م شێوەیە نیە !

هه رچەندە دەقی چێڕۆکە ئایینیەکان دەکرێ بە جۆریکی تر بخوێندرێنەو،وەک ئەوەی یەکێ لە ڵیکۆڵەرانی چیڕۆکەکانی قورئان دەنووسێ :ئێمە نابێ چیرۆکەکانی قورئان واوەر بگرین کە چۆنە ئاوها ڕوویانداوە ، بەڵکو حیکمەتی چێڕۆکەکە گرنگە .هه روەها چیڕۆکە ئەفسانە ییەکانیش زۆر جار دەبێ وەک هێما وەریان بگێرێن ، نەک وەک ئەوەی لەدەقەکەدا باسی ڕوودانەکانیان دەکرێت .ئەوتە لە کتێبی پیرۆز دەڵێ :بڵاو بوونەوەو پەرت بوونی زمان و هه لەت و پەلەت بوونی مرۆڤەکان لە خاکی – شینعار – بوو، ئەوەی دواتر بوو بە بابیل وزەمەنی ئەم ڕووداوەش بۆ(٤٢٠٠)ساڵ دەگێڕنەوە !ئەگەر بەوردی ئەم دەقە شێبکەینەوە ، ئەوا دەردەکەوێ پێش پەرت بوون و لێکپچڕانی خەلک و خاک و زمانە کە ، زمانێک هه بووە خەلکەکە قسەیان پێکردووە ! دواتر کە لێکدابڕاون زمانەکە پارچە پارچە بووەو زۆر زمانی تری لێ پەیدابووە .ئەم هه واڵە ئایینیەو ئەگەر باسی زۆر بوونی زمان دەکات ..ڕاستە ، دەشێ وابێت ! بەڵام ، ئەم چیڕۆکە پێمان ناڵێ ئەو زمانەی خەڵکە کە پێی دەدوان پێش ئەوەی – یەهوا – دەریان بکات و پەرت و بڵاویان بکاتەوە ، چۆن دروست بووە ؟ کە ئێمە لیرە زیاتر پێویستیمان بەچۆنیەتی دروستبوونی زمان هه یە لە سەرەتاوە . نەک پەرت و بڵاو بوونەوەی . ئەو زەمەنی( ٤٢٠٠ )ساڵەش بۆ دروستبوونی زمان دایان ناوە ، لە گەڵ ڕەوتی ژیان و سەر هه ڵدانی شارستانییەت ناگونجێ ! کە هه رتەنی پەیدابوونی نووسین لێکۆڵەران بۆ( ٣٢٠٠ تا ٣٥٠٠ )ساڵ پێش زایینی دەگەڕێننەوە ، کە دەکاتە نزیک(٥٥٠٠ – ٦٠٠٠) ساڵ ، دیسان ئەم (٦٠٠٠) ساڵەش هه رزۆر کەمە بۆ سەرەتای پەیدا بوونی زمان ، ئەگەر پشت بە زانستی مرۆڤناسیی و شوێنەوارناسیی ببەستین !


مردووەکانی ئەشکەوتی شانەدەر:

ئەگەر بەوردی ئەنجامی پشکنینەکانی( ئەشکەوتی شانەدەر )(٦) بخوێنیەوە ، بۆمان دەردەکەوێ کە لە( ٦٥٠٠٠)سال پێش زایین ئەشکەوتنشینەکان مردووەکانی خۆیان ناشتووە ! زاناکان لەم جۆری ناشتنە زۆر ئەنجامیان بە دەست هێناوە ، وەک ئەوەی کە مردووکانیان وەک منداڵ لە ناوزگی دایکیاچۆن گرمۆلە دەکات ئاوایان ناشتوون ، مردووکانیان پیکەوە ناشتوون ، کەرەستەی سادەی دروستکراوی خۆیان، ئەوانە ڕؤژانە بە کاریان دەهێنان ..ئەوانیشیان لە گەڵ ناشتوون . لە سەر هه موو ئەمانەش بە هه شت جۆر گوڵ جەستەکانیان گوڵپۆشکردوون . ئەمانە هه مووی وای لە ( ڕالف سوالکی ) سەرۆکی تیپەکە و جەماعەتەکەی کرد . بڵێن ؛ ئەم مرۆڤانەی ئەشکەوتی شانەدەر کە( بە نیاندرتالی شانەدەر) ناسراون ..جۆرەئایینەکیان هه بووە .چوون وەک لە کۆی کاری ناشتنی مردووەکان دەردەکەوێ ، بڕوایان وابووە ئەم مردووانە زیندوو دەبنەوەو جارێکی تر پیکەوە دەست بە ژیان دەکەنەوەو کەرستەکانی خۆیان بە هه مان شێوەی پێشوو بەکار دەهێننەوە !ئەمە ئەگەر جۆریک بێت لە بیرۆکەیەکی ئایینی و مرۆڤەکان بڕوایان پێی هه بووبێت ..ئەوا ئەو باوڕەی کە لایان وابووە مردووکان بە شێوەی پێشو زیندوو دەبنەوەو بە هه مان شێوەش کەرستەکانیان بەکاردێننەوە ؛ ئەوا ئەم باوەڕە باوەڕێکی ئەفسانەییە !! چۆن ئەگەر مردووەکان بەپیی جۆریک لە ئایینەکان بەجۆرێک لە جۆرەکان زیندوو دبنەوە؛ ئەوا بە هیچ شێوەیەک بەشێوەی پێشو زیندوونابنەوەوهه مان کەرستە بە هه مان شێوە بەکار نا هێننەوە ؛ کە بەڕای ئێمە وەک لێکۆڵەریکی ئەفسانە ..ئەمە ڕایەکی ئەفسانەییە ! کەواتە لیرە پێکەوە ئایین و ئەفسانە سەریان هه ڵداوە .بەهیچ شێوەیەک ئاقڵ نایبڕێ کە ئەم هه موو کارو بڕوائایینی و بیرۆکە ئەفسانەییە بەبێ قسەکردن ڕووی دابێ !! هه ربۆیە دەبێ ئەشکەوتنشینەکان ئەووەختە بەزمانیک.. هه رزمانیک بیت قسەیان کردبێ ، کەدەکرێ بە ( زمانی ئەشکەوت ) ناوی ببەین .کە ئەشکەوتەکەش شانەدەرە ؛ کەواتە زمانەکەیان زمانی (ئەشکەوتنشینانی شانەدەر )ە ئەگەر ئەوەش لە بیرنەکەین کە زەمەنی مردووناشتنەکانی ئەشکەوتی شانەدەر( ٦٥٠٠٠)ساڵ پێش زایینە ! دەبێ ئەوش ڕەچاو بکەی کە زمانەکە زۆر پێش ئەو زەمەنە دروستبووەو بەرە بەرە پێگەیشتووە .

هه ربۆیە هه ندێک لەزاناکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە باپیرانی مرۆڤ لە فێربوونی زماندا توانایەکی گەورەیان هه بووە ، ئەگەر سەیری ئەو وێنانەی ئەشکەوتەکان بکەین کە بۆ( ٣٠٠٠٠٠ تا ٧٠٠٠٠٠)هه زار ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی بەردینیی کۆن ،کە هه ندێ لە زاناکان دەڵێن : مرۆڤ بەر لە( ١٠٠٠٠٠)ساڵ پێش ئێستا دەستی بەوەکردووە کە زمان فێر ببێت .بۆ دروستبوونی زمان زاناکان زمەنی تریشیان دەستنیشانکردووە بۆ نموونە زمان لە نێوان (١٥٠٠٠٠ تا ٣٠٠٠٠) ساڵ پێش زاین دروست بووە ، ڕایەکی تر هه یە دروستبوونەکە بۆ (٥٠٠٠٠٠) هه زار ساڵ پێش ئێستا دەگێڕنەوە .وەک دەبینن تیئۆرەکانی دروستبوونی زمان و سەردەمەکانی دروستبوونی زمان زۆرن و لێک جیان .

دەقێکی ئەفسانەیی بۆ دروستبوونی زمان “

وەک دەقە ئایینیەکان دەقی ئەفسانەییش هه یە باس لە دروستبوونی زمان دەکات ، لەم ئەفسانەیەدا دەڵێ :هه بوو نەبوو لە زەمانی کۆنداخەلک هه موویان لە گوندێکی گەورەدەژیان و تەنیا بە یەک زمان قسەیان دەکرد .ئەم ئەفسانەیە لەنێو هۆزەکانی( بەرزاییەکانی میانمار) دەگێڕدرێتەوە .هه روەها دەلێن : وەستاکان خەریکی دروستکردنی بورجێکی بەرزبوون، بەم هۆیەوە بەرە بەرە شێوازی زۆرو جیا جیایان لە قسەکردن بەدست هێنا،دواجار بە سەر زەویدا بڵاو بوونەوە . دوور نیە کە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەفریقاوڕۆژهه ڵاتی ئاسیاو مەکسیک و زۆر جێگای ترئەمانیش ئەفسانەی هاوشێوەیان هه بێت .

ئەگەر سەرنج بدەین ..دەبینین کە ئەفسانە کە دەڵی: لە زەمانی کۆندا خەڵک لە گوندێکی گەورە دەژیان و بە یەک زمان قسەیان دەکرد .! باسی قسەکردن بە یەک زمان دەکات ، کەچی؛ ناڵی ئەم زمانە چۆن وکەی دروست بووە !؟ بەڵام ئەوێش باس لە شێوازی ز ۆرو هه مە جۆر دەکات کە دواجار زمانە کە پێی بڵاو دەبیتەوە . واتە لێرەش لەم دەقە ئەفسانەییە شدا زەمەنی دروستبوونی زمان باسی لێنەکراوە ، هێندەهه یە قسەکردنەکەی خەلکی گوندە گەورەکە بۆ زەمەنی( هه بوو.. نەبوو )دەگەڕێنێتەوە .واتە زەمەنی ئەفسانەیی لە کۆنیدا .
کەواتە تائیستا نە گەیشتینە ئەوەی بزانین زمان چۆن دروستبووەو کەی دروستبووە ؟هێندە هه یە لە نێوهه موو تیئۆرەکان تیئۆری – لاسایی کردنەوەو گۆڕین دەنگی هێمائی بۆ وشەی مانادار و ورد ورد کەلەکەبوون – لە هه مووان نزیکترن لەواقیعی دروستبوونی زمانی مرۆڤ .

ئەگەر چیڕۆکە ئایینە کان زەمەنی دروستبوونی یەکسەرەیان لێوەربگرینەوەو ئەوە قبول بکەین ئەوانیش بەجۆرێک لە جۆرەکان باس لە فیربوونی بەرە بەرە دەکەن ، ئەوا لە گەڵ تیئۆرە زانستیەکان لیکنزیک دەبنەوەوکێشەی دروستبوونە کە هه تا ڕاددەیەک ئاسان دەبێت ، بەڵام؛ زەمەنی دروستبوونەکە ، وەک زەمەنیکی دیارو چەسپاو هه ردەمینێ ! ئەوسا چاکترین زەمەن بە پێی تیئۆری گەشە کردن ئەوەیە لە گەڵ گەشە کردنی جەستەی مرۆڤ و گەشەی شارستانیەت بگونجێ ، ئەوسا هه ر تیئۆری پێ بە پێ دروستبوون دەمێنێتەوە کە هه موو لایەک قبووڵی بکان .

ئێستا جارێکی تر دەگەڕێینەوە سەر ئەوەی کە زمانە کان هه موو لە کوێندەر هه ڵگیراون ؟ئایا هه موو زمانە کان لە زماندانی هه موو مرۆڤەکان هه ڵگیراون ؟! واتە هه رمرۆڤێک لە نێو( جینی فۆکس پ ٢ ) کەیدا هه موو زمانەکانی لەگەڵ خۆی هه ڵگرتووە !؟ یان هه موو زمانەکان لە نێو زماندانی هه موو مرۆڤەکان پێکەو – واتە هه رمرۆڤەو چەند زمانێکی لا هه ڵگیراور ە ! یان لە جێگایەکی ترە کە بەردەوام پێوەنددارە بە مرۆڤ کۆبوونەتەوە ؟ باشە ئەگەر وابێت ..ئەو جێگایە کوێندەرە ؟

لە گواستنەوەی زمان لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر ، دەتوانین پەنا بۆ شێوەی هاو بەشێ و زگماکی و جمکانەی مرۆڤەکان ببەین ، کە دوو جمک هه ر چەندە لیکدووربن ، بەڵام؛ جۆرێک یەک هه ستیان هه یەو هه ست بە خۆشی و ناخۆشی یەکتر دەکەن ، کاتێک یەکێکیان نە خۆش دەکەوێ ئەوەی تریش نە خۆش دەکەوێ و کاتێ یەکیان دڵخۆش دەبێت ئەوەی تریشیان دڵخۆش دەبێت .ئێمە ئەم تیئۆرە جمکیە بۆ هه موو مرۆڤەکانیش قبووڵ بکەین ..کە ئەوانیش لە سەرەتای دروستبوونیان بە پێی هه موو تیئۆرەکان جۆرێک جمکانەن ! واتە هاو بەشی و وەک یەکیان هه یە .هه ر لە خاڵێ سەرەتاو پێکهاتەی جەستەو خوێن و ئیحساس و هه ستەوە تا دەگاتە جۆری بیرکردنەوەو بەکارهێنانی زمانەوە .بۆیە ئەم هه موو هاو بەشێە پیکهاتەییە جەستەییە یارمەتی ئەوەمان دەدات کە بڵێین : پەیوەندیەکی بۆماوەیی لە نێوان هه موو مرۆڤەکاندا هه یەو لەم جۆرەکاتانە – مەبەست کاتی سەدمەو زمانگۆڕان – ە بێ خواستی مرۆڤەکان خۆیان هه ندێکیان زمان ئالوگۆڕ دەکەن ! وەک ئەوەی بێ خواستی خۆشیان تاکەکان زمانیان دەگۆڕێ .

ئەگەر ئەمە کارە میکانیکیە ئۆتۆماتیکیەکە بێت ! ئەی باشە زمانەکان چۆن هه رهه موویان بە تەوای و ئامادەن بۆ بەکارهێنان و قسەپێکردن لە کن مرۆڤەکان کۆبوونەتەوە و هه ن ؟ چۆن لەسەرەتادا مرۆڤەکان تاک تاک و گروپەبچوکەکان تەنیا یەک زمان فێردەبن ، دواتر بە پەرتی و لێکدووری بە زەمەن و بە جوگرافیاوە زمانی تر دروست دەبن . کە ئەم تیئۆرە یارمەتی ئەوەمان دەدات کە بڵێین : مرۆڤەکان بە تاک تاک هه رتەنیا یەک زمان فێردەبن ؛ کەواتە چۆن هه موو زمانەکان لەکن هه موو مرۆڤەکان عەمباربوونە ؟! ئەم ژنە بە هۆی سەدمەیەکەوە ، ئەم هه موو زمانەی لە کوێ بۆ هات و چۆن لای ئەوهه ر ڕۆژەی یەکێکیان چاڵاک دەبێت ؟

ئەگەر زەمەنی فێربوونی زمان و چۆنیەتی دروستبوونەکەی تیئۆری زۆری هه یە ! ئەوا تا ئێستا من ڕاوبۆ چوون و تیئۆریکم نە دۆزییەوە کە بۆمان ڕوون بکاتەوە کە چۆن ئەم هه موو زمانە بە هۆی سەدمەیەکەوە لای تەنیا مرۆڤێک کۆبوونەوەو چاڵاک بوون ؟ من خۆشم نە گەیشتم بە قەناعەتێک و هۆیەکم دەستنەکەوت بە گونجاوی بزانم بۆ ئەوەی خوێندەوارانی پێ ڕازی بکەم ! تا ئەو ڕۆژەی کە زانست ئەم نهێنیە و زۆری ترمان لە نهێنیەکانی کەون و جەستەی مرۆڤ بۆ ئاشکرا دەکات ، دەبێ هه وڵدەین و چاوە ڕێی داهێنانای زاناکان بین !. ئەم کەونە پڕ لە نهێنیە و کە مێکی زۆر کەمی زانراوەو زۆری ماوە بزانرێ ، جەستە و پیکهاتەی مرۆڤ پڕە لە نهێنی و کەمێکی زۆر کەمی زانراوەو زۆری ماوە بزانرێ.!!

ئەم دوو بارە بوونەوەی – زمانگۆڕان – ە بەبەردەوامی لە مێژووداو لە نێو هه موو وڵاتان و میللەتان ، هه روەها زۆرجار کەسی زمانگۆڕاو زیاتر لە زمانێک جیگەی زمانی خۆی دەگرێتەوە ، دواجار ئەم خاتوو ( میکایلا مەرمەر )ە کە هه ربەیانیەو بەزمانێکی ترو جیا لەوەی ڕۆژی پێشتر قسان دەکات ؛ حالەتەکان زۆر پرسیار بە دوای خۆی دادێنێ !
یەکەم : ئەوەیە کە ئەم زمانانە لە چ زماندان و عەمبارێک دا هه ڵگیراون؟
دووەم : ئایا هه موو زمانەکان لە نێو جینی بەرپرسی زماندا کۆبوونەتەوە ؟
سێیەم : ئایا زمانەکان لەدەرەوەی جەستەی مرۆڤ و لەشوێنێک دا هه ن ؟
چوارەم : چۆنە ئەم زمانگۆڕانە کتوپرە فێربوونی تەواوو یەکسەرەی بەدواوەیە؟
پێنجەم : هۆی چێە زمانگۆڕاو هه ندێ جار زیاتر لە زمانیک فێردەبێت و پێیان دەدوێ ؟
شەشەم : هۆی چێە ئەم ژنە میکایلا مەرمەر بەم زمانگۆڕانە هه ر ڕۆژەی بە زمانێکی جیا لەزمانی ڕۆژی پێشتر قسە دەکات و ئەم بەردەوام زمانگۆڕانەشی لەدەرەوەی خواستی خۆیەتی ؟
ئەم پرسیارانە ئەرکی زاناکان گران دەکات و وادەخوازێ زانست بەدوای وەڵامەکاندا بگەڕێت ، چوونکە ئەم دیاردە مێژووییە ئەم دووبارەبوونە بەردەوامەی نێو جوگرافیای مرۆڤایەتی ناکرێ هه روا بمێنتەوەو زانستانە کاری لە سەر نەکرێ و تەنیا بە نەخۆشیەکی بێ جارەسەری ناوببرێ !
ئەگەر نۆرەدڵ و وەستانی مێشک و تای گران و سەرێشەی زۆر نەخۆشین و زۆر جار دەبنە هۆی ئەم زمانگۆڕانەو کەوتن و سەدمەش دەبنە هۆی نەخۆشی ؟ ئەی ئەم ئەنجامە کە زمانگۆڕانەکەی لێدەکەوێتەوە ، ناکرێ ئەم بەشی زمانگۆرانەکە بۆ سودی مرۆڤ بەکار بێت و هۆی زمانگۆڕان و شوێنی زمانگۆران و کاری زمانگۆڕانەکە بزانرێ و مرۆڤ لە ڕێی زانستەوە دواجار ئەم زمانگۆرانە کۆنترۆل بکات و زانستیانەو بۆ سودی مرۆڤایەتی و بەتایبەت بۆ ( فێر بوونی زمان بە لەبەرگرتنەوە ) بەکاری بهێنێ و زمەنی زمان فیر بوون کورت بکاتەوە ؟

ئێمە بە شێوەیەکی تیئۆری لە کتێبەکەماندا (فێر بوونی زمان بەلەبەرگرتنەوە ) بەپشت بەستن بەم بەردەوامییەی زمانگۆڕان ، ڕیگامان بۆ ئەوە خۆشکردووە کەدواجار زانست دەتوانێ ئەم کارە بکات . خۆشبەختانە ( دکتۆرنیکۆلاس مۆنتی گرۆپۆنتە ) زانای مێشک و کۆمپیوتەر لەزانکۆی ئێم –ئای –تی لەکەنەدا ئەم هه واڵەی ڕاگەیاند و گوتی ؛ لە داهاتوودا دەتوانین بە کەبسولێک مرۆڤ فێری زمانی ئینگلیزی بکەین .
باشە.. ئەوە ئەم کە پسولە بەرهه می زانستە و فیربوونەکەش وەک دەردەکەوێ کتوپرە !ئەم کە پسولە چێ دەکات ؟زمانە کە لە نێو کەپسولەکەیەو لە جینی بەر پرسی فێربوونی زمانی کە سەکەدا کۆپی دەکات ؟ یان کە پسولە کە ئەو زمانە ئینگلیزیە چالاک دەکات کە خۆی هه یە لە نیو زماندانی مرۆڤەکەدا !؟ ئەمانەش پرسیارن و وەڵامەکانیان ڕوون نیە ! بەڵام ؛ فێربوونە کتۆپڕەکە بە هۆی کە پسولەکەوە نزیکمان دەکاتەوە لە فێربوونی کتووپڕی ئایینی و ئەفسانەیی و هه روەها فیربوونی کتوپڕی دوای سەدمەوە .لێکۆڵینەوە لە م ڕووداوو دیاردانەو گەڕان بە دوای وەڵامی پرسیارەکان ، سەرەتای قۆناخێکی نوێی زانستە لە بارەی زمانەوە بە هه موو ڕەهه ندەکانی زمانەوە . بابزانین زانستی داهاتوو چ وەڵاێکمان دەداتەوە !؟


تێبینیەکان:-

-(١) بۆ ئەوەی باشتر لەم بابەتە نزیک بیتەوە ، پێویست دەکات کتێبی (فیربوونی زمان بەلەبەر گرتنەوە – لە ئەفسانەی کوردیەوە بۆ زانستی سەردەم ) لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەکادیمی تیئۆری پێشبینیکارە باس لە داهێنانێکی گرنگ دەکات ، کە دواجار ڕوویدا بخوێنیتەوە .
-(٢)لە ڕاستیدا ئەم زمانگۆرانە وەک نە خۆشیەک جاو لێدەکرێت و خۆشی لە ئەنجامی نۆرەدڵ و سەکتەی دەماغ و سەدمەی توند پەیدا دەبێت ، بەڵام هه موو جارێ زمانی کەسەنە نەخۆشەکە دەگۆڕێ بە زمانێکی تر یان زیاتر لە زمانیک و ئەو کە سە بەوزمانانە دەدوێت و قسە دەکات و زمانە نوێکە بەتەواوی فێردەبێت ، ئەوەی بۆ لێکۆلینەوەکەی ئێمە گرنگە ..ئەم زمانە تازانەیە کە کەسەکان بەکتوپڕی فێری دەبن . ئەم زمانفێربوونە ئەوەدەهێنێ لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر بکرێت ، کە تا ئێستا ئەم لێکۆڵینەوەو کتێبەکەی خۆم من بەم شێوەیە بە تاقانە ەبینم ، هیوادارم داهاتوو لێکۆڵەران چاکترو زۆرتری پیوە خەریک بن .
-(٣)(٤) نەواف پیاوێکی ئیزەدی بوو ئەوێش کە لە خەو هه ڵدەستێ بەزمانی ئینگلیزی قسان دەکات و ئایینەکەشی لە ئیزەدیەوە دەگۆڕێ بۆ مەسیحی ، مامۆستا مە لا عەلی کوردی – کەلەک کە بیست سال زیاترە وەک خۆی باسەدەکات ئەو جۆرە نەخۆشانە چاک دەکاتەوە ، کە لە نە خۆشخانەکان بێهیوادەبن ، هه رئەویش نەوافی چاککردەوەو بە زمانی کوردی کەوتەوە قسەو گەڕایەوە سەر ئایینەکەی خۆشی و وازی لە مەسیحیەت هێنا، ئەم کارەی (مامۆستا مەلا عەلی کوردی) وەک (دکتۆر ئاڕئاڕ سواریز)وایەو ئەوێش کە پیاوێکی مەسیحیە ئەوە چل سالە خەریکی ئەم جۆرە پزیشککارییەیەو بەشێوازی خۆی چارەسەری ئەم جۆرە نە خۆشانە دەکات ، ئەم دوانە ئەوە هه ڵدەگرن لە چەندین لاوە لێکۆڵینەویان لەسەر بکرێ . من تا ئیستا ئەم ئایینگۆڕانەم بە م شێوەیە نەدیوەو نەمزانیوە کەسیش بە شێوەی مامۆستا مەلا عەلی بەم جۆرە نەخۆشی لا چاکبووبێتەوە !!
-(٥) بۆ ئێمە وەک لێکۆڵەرێک هه موو دەقەکان ، دەقی ئایینی و ئەفسانەیی و مێژوویی و واقیعی و هه ردەقێکی تر کە سودی بۆ بابەتەکە هه بێت ، دەقی لیکۆڵێنەوە ن .
-(٦)ئەشکەوتی شانە دەر گرنگیەکی جیهانی هه یە لە ڕووی پڕ نهێنی و زانیاری کۆنی ژیانی مرۆڤەوە ، یەکێ لە پسپۆرانی شوێنەوارناسی و شارە زا لە ئەشکەوتی شانەدەر دەلێ:( ئەشکەوتی شانەدەر کۆنترین و گرنگ ترین و دەوڵەمەندترین ئارشیفی مرۆڤایەتیە ) یەکێکی تریان لەکاتێکدا پەنجە بۆ دەرگای ئەشکەوتی شانەدەر درێژ دەکات ، دەڵێ :(:: هه رچی شارستانیەت هه یە لە دەرگای ئەم ئەشکەوتە هاتووتە دەرەوە .) مە بەستی هه موو شارستانیەتەکانی مرۆڤایەتیە . چونکە لەڕووی زەمەنەوە لەهه مووان کۆنترە .




ناسیۆنالیزم و نەتەوەو خێڵ … مەحمود عەبدوڵڵا

لەمێژووی کوردا داگیرکەرانی کوردستان هەمیشه سودیان لە خێڵ و سەرخێڵەکان وەرگرتووە بۆ ئەوەی دژایەتی ، یان ڕێگری پێبکەن لە گەشەکردنی هەستە نەتەوەییەکان و کلتوری هاوبەش . ئەو خێڵانە بەر لە داگیرکەرانی کوردستان بونە هۆی سەرکوتکردن و ڕێگریکردن لە گەشەکردنێ هەستە نەەوەییەکان . بەبڕوای من بانگەشەی نەتەوە پەروەری لەلایەن هێزە کوردییەکان درۆیە و تەنها بۆ هێشتنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیانە . دەکرێت هەردوو بنەماڵە وەک سەرۆک و ڕیشسپی گشت خێڵەکان ببینین .

مێشکی ناسیۆنالیزمی کوردی خێڵ و سەرۆک خێڵن ، بۆیە بە سەدان ڕێگەدا بەرەو خێڵگەرایی دەچن و بەیەک ڕێگەشدا ناڕۆن ، کە ببێتە هۆی گەشەکردنی هەستە نەتەوەییەکان ، لەدوڕیانی مەدەنیەت و بەربەریەتی خێڵدا وەستاون . زۆر لەشارەزایان پێیان وایە کە ناسیۆنالیزم دیاردەیەکی نوێیە واتا شتێک نییە بەناوی نەتەوەی سروشتی” نەتەوە دیاردەیەکی مۆدێرنە نەک ئەزەلی ” نەتەوە تێپەڕاندنی خێڵە و ،بەڕێکەوت یان زەرورەت یاخود بە هۆی باردو دۆخێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی یان بەبڕیارێکی سیاسی پێک دێت وەک گلنیر دەڵێت.

بۆیە ئەگەر مەسەلە بێ عەقڵی نەبێت ، هیچ هۆیەک نییە بۆ پاراستنی پێکهاتە و ڕێکخراوە خێڵەکیەکان ، ئەگەر بتەوێت نەتەوە دروست بکەیت. ئەوە ئابڕوو چونێکی گەورەیە بۆ ئەوانەی بانگەشەی نەتەوەپەروەری دەکەن لە کاتێکدا بەفڕۆکە وێنەی ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵی خێڵەکان دەگرن . ئابڕوچونیشە بۆ ئەوانەی بانگەشەی دابڕان و دیموکراتی دەکەن و لەبەرامبەر فیستیڤاڵی خێڵ و عەشیرەتدا بێ دەنگن و پارەیشی بۆ تەرخان دەکەن، یان بۆ کەسانێک کە لە ئەوروپا ژیاون و خۆیان بە هەڵگری بەهاکانی ڕۆژئاوا دادەنێن و لەهەمانکاتدا ئامادەی ڤیستیڤاڵی خێڵ دەبن.گلنیر وا پێناسەی ناسیۆنالیزم دەکات “بریتیە لە کلتورێکی یەکسان” بەڵام ئەم کلتورە چۆن پێک دێت ، بێگومان بە هۆی گەشەکردنی هەستە نەتەوەییەکان .

بەڵام لەکاتێکدا احزابە خێڵەکیەکان پارێزەری کلتورە خێڵەکیەکەن ،ناکرێت گەشبین بین بە پێکهێنانی نەتەوە و دەوڵەت و دیموکراتی و…لەلایەکیتر کلتوری دیموکراتی گەشەناکات و پێکنایەت ئەگەر ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی دیموکراتی نەبێت.وەک گلنیر دەڵێت کلتور و ڕێکخراو دوو توخمی بنەماین لەژیاندا و یەکتر بەخێو دەکەن، ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی خێڵ هەڵگری چەند تایبەتمەندییەکە کە ڕێگرە لە گەشەکردنی کلتوری دیموکراتی ، یان وەرگرتنی.بۆیە ئەوەی کە ئێمە لە دیموکراتی نزیک دەکاتەوە،ڕێکخراوەی نوێ و یەکسانیخوازە نەک خێڵ و حیزبی خێڵەکی یان ئەو حیزبانەی دەستبەرداری مێنتالێتی خێڵ نابن.درۆیەکی سەر سوڕهێنەرو نەزانانەیە سەرۆک خێڵ و حیزبی خێڵەکی بانگەشەی ناسیۆنالیستی بکەن،لەوە عەجیبتر ئەوەیە بانگەشەی دەوڵەتی قانون و دیموکراتی بکەن . یان لەنەزانییە یان چەواشەکارییە و هیچیتر. پێکهاتەی خێڵ بەسروشت دژی دیموکراتییە، پاڵپشتی خێڵ و بانگەشەی دیموکراتی مەینەتی عەقڵی حیزبە بەناو ناسیۆنالیستیەکانی کوردییە .

مەحمود عەبدوڵڵا




ناوی فیلمه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “وارش” راگه‌یه‌ندرا

مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌ رێژه‌ی 24 فیلم له‌ 6 وڵاتی ناوچه‌ی ده‌ریای کاسپیه‌ن له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” پێکه‌وه‌ رکابه‌ری ده‌که‌ن.
به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، وڵاتانی ئازه‌ربایجان، ئه‌فغانستان، ئێران له‌ به‌ستێنی شارستانیه‌تی میراتی هاوبه‌ش و وڵاتانی تاجیکستان، رووسیا و قه‌زاقستان که‌ له‌ به‌ستێنی شارستانیه‌تی میراتی سروشتی هه‌ڵکه‌وتوون، به‌ رێژه‌ی 24 فیلم له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” به‌شدارن.
ناونیشانی ئه‌م فیلمانه‌ که‌ له‌ قۆناغی رکابه‌ری له‌م به‌شه‌دا وه‌رگیراون، به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت:

فیلمه‌کانی ئازه‌ربایجان
“مۆسیقای مه‌قامیی ئازه‌ربایجان” Azerbaijan mugam له‌ ده‌رهێنانی ئه‌مین میرابۆلایف
“مافووره‌ی ئازه‌ربایجان” Azerbaijan carpet له‌ ده‌رهێنانی شامل عه‌لی یۆف
“موعجیزه‌ی باڵدار” winged miracle له‌ ده‌رهێنانی زه‌هرا میرزازاده‌
“خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌کانی ئازه‌ربایجان” Azerbaijan cuisine له‌ ده‌رهێنانی شامل نه‌جه‌ف زاده‌

فیلمه‌کانی ئه‌فغانستان
“فه‌رشچن” the weaver له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ئایریک
“دڵۆپ” drop له‌ ده‌رهێنانی غوڵام یه‌حیا جه‌عفه‌ری
“سفید که‌مره‌نگ” pale white له‌ ده‌رهێنانی غوڵامڕه‌زا جه‌عفه‌ری
“سه‌مفۆنیای سه‌رده‌می تالب شه‌هیدی‌” the symphony of Tolibhon shahidi time له‌ ده‌رهێنانی ئه‌لکسیو ئه‌سیلیف
“کۆنه‌ یادگاری نیشتمانی ئازه‌ر” Ancient Land of Azar له‌ ده‌رهێنانی سه‌میعوڵڵا عه‌تایی

فیلمه‌کانی ئێران
“خه‌ونه‌ ئاسنییه‌کان” the iron dream له‌ ده‌رهێنانی یاسر تالبی
“ته‌کلیف: رۆژی ئه‌نجامدانی ئه‌رک” takleef the day of duty له‌ ده‌رهێنانی عه‌لی خۆشدوونی فه‌راهانی
“لۆتوس” lotus له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا وه‌ته‌ن دووست
“ئه‌فسانه‌ی‌ ‌کر‌می حه‌وتواد” the myth of Haftvad worm له‌ ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر سه‌فار و عه‌باس جه‌لالی یه‌کتا
“سه‌رسوورهێنه‌ری ئیلهام به‌خش” the legendary mystical له‌ ده‌رهێنانی مه‌حبووبه‌ ته‌بایی عه‌قدایی

فیلمه‌کانی تاجیکستان
“ده‌رگایه‌ک بۆ لای خودا” a door to God له‌ ده‌رهێنانی مه‌عرووف نویوه‌فت
“خه‌ونی یه‌کێتی، ئاواتی پامیر” solidream aspirations of the Pamir له‌ ده‌رهێنانی برایان ماسه‌، مۆرگان مه‌نچوود و سیفای وه‌را
“سۆزی ته‌نبوور” the crying of tanbur له‌ ده‌رهێنانی ئه‌نیسه‌ سه‌بیری

فیلمه‌کانی رووسیا
“ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌” big boom له‌ ده‌رهێنانی مراد نه‌ریمانۆف
“که‌هکه‌شانی گه‌وره‌” how big is the galaxy? له‌ ده‌رهێنانی کسینیا ئیلیان
“تیۆری ئاوابوونی هه‌تاو” the theory of the sunset له‌ ده‌رهێنانی رۆمه‌ن سۆکۆلۆف
“ئیمان” له‌ ده‌رهێنانی تاتیانا فێدۆرۆفکیا

فیلمه‌کانی قه‌زاقستان
“13 کیلۆمه‌تر” 13 km له‌ ده‌رهێنانی ولادیمیر تالکین
“وه‌جاغ” hearth له‌ ده‌رهێنانی عه‌لشیر ژادیگرۆف
“میراتێک له‌ باوان” ancestors heritage له‌ ده‌رهێنانی بریک زاکۆنۆف

له‌م به‌شه‌دا، فیلمه‌کانی بواری زمانی فارسی، میراتی هاوبه‌ش (ئێران، ئه‌فغانستان و تاجیکستان) و ده‌ریای کاسپیه‌ن، میراتی سروشتی (ئێران، ئازه‌ربایجان، رووسیا و قه‌زاقستان) پێکه‌وه‌ رکابه‌ری ده‌که‌ن.
نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “مێهدی قوربان پوور” له‌ رۆژانی 29ی ئه‌پریل تا 3ی مه‌ی 2019 رێکه‌وتی رۆژانی 9 تا 13ی مانگی گوڵانی 1398ی هه‌تاوی له‌ شاری بابول و به‌ نمایش کردنی هاوکاتی فیلمه‌کان له‌ شاره‌کانی رامسه‌ر و ساری له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌ باکووری وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئامادەکردنی: مەنسور جیهانی




ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 3

ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک

ژمارە 3

لاپەرەی یەکەم ……..

لاپەڕەی دووەم ……….

لاپەڕەی سێیەم …………

لاپەڕەی چوارەم …………

بۆ خوێندنەوەی ژمارەکانی تر کلیکی ئێرەبکەن …………….




ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 2

ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک

ژمارە … 2

لاپەرەی یەکەم ……..

لاپەڕەی دووەم ……….

لاپەڕەی سێیەم …………

لاپەڕەی چوارەم …………


بۆ خوێندنەوەی ژمارە یەک کلیکی ئێرەبکەن …………….




دەوڵەت … 3 … نوسینی جۆزیف پرۆدۆن … و: زاهیر باهیر

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

بەشی سێ:

گەر تەماشای پێناسە دەستکردەکەی Louis Blanc سەبارەت بە دەوڵەت لە وەرگێڕانەکەیدا، بکەین، هەر بە تەنها وشەی زۆردار و زۆردارانەی چوار جار بەکارهێناوە: زۆرداریی تاکە کەسێك یا تاکێك ، زۆرداریی هەندێك، هەروەها زۆرینە ، ئا بەمجۆرە، تەنها یەکجار نەبێت کە ناوی دەسەڵاتی خەڵکی هێناوە کە لە لایەن بەربژێرەکانیانەوە خزمەتیان دەکرێت، ئەویش تاکو دەستخۆشی لێبکرێت و چەپڵەی بۆ لێبدرێت. بەگوێرەی قسەکانی Louis Blanc هەموو دەوڵەتەکان زۆردارن تەنها دەوڵەتی دیمۆکراتیی نەبێت.

ئەنارکییەکان لێرەدا مامەڵەیەکی جیای تایبەت و غەریب دەکرێن، ئەوەش دەسەڵاتی ئەو کەسەیە کە یەکەمجار هاتووە. لای ئەو: زۆر یان کەم ئاوا ڕویدا کە ئەو یەکەمین کەسە ڕۆشنبیرترین و بەهێزترین زۆردار بێت لە حوکمڕانیی بێ سەروبەردا. دەی چی دێوەزمەیەکە [مۆنستەر] ئەوەی یەکەم جار کە هاتووە؟ ئەمە کێیە ، ئەم کەسی یەکەمجارە کێیە؟ کە زۆر یا کەم ڕوویدا کە ڕۆشنبیرترین و بەهێزترین کەس بێت کە مومارەسەی زۆردارییەکەی لە فەوزادا دەکات؟! . پاش هەموو ئەمانەش کێیە کە ڕەوایی حوکمی ئەنارکیی بدا بەسەر ئەم حکومەتە کاریزمای هەموو خەڵكدا، کە وەکو دەزانین خزمەتێکی زۆر باش لە ڕێگای بەربژێرەکانیانەوە دەکات؟ چەندێك جێی شادییە کە دڵنیابیت لەوەی لە یەکەم زەربەدا خۆمان بەتەختکراوی لەسەر زەوییەکە دەبینینەوە. ئای چەند قسەزانە، بەزمانە پاراو و ڕەوانەکەی قسە دەکات، سوپاس بۆ خودا کە لە چەرخی نۆزدەهەمدا ئافریندەی کردیت [ پرۆدۆن مەبەستی لویس بلانکە – وەرگێڕ] بۆ بەیانکردنی ئەو یارمەتییە بەسوودانە، بۆ ئەو چەشنە لە گەمژەیی کە ناوی مەندوبی چینی کرێکارانت لە خۆت ناوە ، دەنا هەر لە یەکەم جاردا کە هەر پەنجەت قەڵەمی گرت لەژێر باوبۆرانی ، زریانی هسسدا، hisses ، بە هیلاکەت دەچویت .

کەواتە دەوڵەت چییە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بدرێتەوە. لیستی فۆرمە جیاوازەکانی دەوڵەت کە Louis Blanc پاش ئەرستۆ، Aristotle ،ئامادەی کردوون ، هیچی فێر نەکردوین. هەرچیش سەبارەت بە Pierre Leroux –ە، ئەوە ناهێنێت کە سەرنجی لێبدەین، گەر پرسیاری لێبکەین، ئەو پێمان دەڵێت پرسیارەکە ناهینێت بەرجاو بگیرێت، دەوڵەت هەمیشە هەبووە و هەمیشەش دەبێت- ئەمەش دوا هۆکار و بیانوە لەلایەن کۆنەپارێزان و پیرەژنەکانەوە. [ پرۆدۆن وشەی پیرەژنەکانی بەو مەبەستە بەکارهێناوە کە چۆن کاتی خۆی لای خۆمان وشەی سەر ئاسنینەکان بۆ پیرێژنە خراپەکان بەکاردەهێنرا – وەرگێڕ]

دەوڵەت دەستوور و دامەزراوەیەکی دەرەکییە لە هێزە کۆمەڵایەتییەکە.

بە گوێرەی ئەم دامەزراوە و دەستوورەکەی کە هێزی دەرەکیی و باڵادەستییە، خودی خەڵکی خۆیان بەڕێوەنابەن. هەر بە گوێرەی ئەم دەستورەش لە هەنووکەدا تاکە کەسێك، چەند کەسێك، یاخود بە هەڵبژاردنی بڕێك لە خەڵك یاخود لە ڕێگا و بوونی نەریتی مانەوە بەمیراتیی، میراتگریی، ئەمان فرمانداریی لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانا دەکەن، هەروەها لەتەك ئەمەشدا سازش و دانوستاندیش، دەکەن. هەر هەموو ئەمانە لە ڕێگای خۆیەوە و بە ناوی خۆیەوە واتە بە ناوی دەوڵەتەوە دەکات. بە وشەیەك، دەوڵەت وەکو باوكێك لە بەجێهێنانی هەموو کاروبارەکانی نێو خێزانێك، یاخود میراتگرێك [واریس] ، بەڕێوەبەرێك، یا وەکیلێك وایە. ئەو، هەموو ئەم دەسەڵاتانەی وەکو دەسەڵاتێکی گشتی و ڕەها کە شیاوی گۆڕان و وەرگرتنەوە نییە لێی، لە خۆیدا گردکردۆتەوە.

ئەم دەستوور و دامەزراوە دەرەکییە لە دەسەڵاتی جەماعی، کە یۆنانییەکان ناویarchê,، – باڵادەستیی، سەروەریی، دەسەڵات، حکومەت-یان لێ ناوە کە لە سەر ئەم گریمانە[ فەرەزییە] خۆی ڕاگرتووە : خەڵکێك ، کە بە جەماعیین، کە ئێمە ناوی کۆمەڵی لێدەنێین، ناتوانن حوکمی خۆیان بکەن و بەخۆیان بیر لە ئەنجامدانی کاریان بکەنەوە، دەربڕین لەخۆیان بکەن یا خۆیان بەیانبکەن بە بێ یارمەتیی، وەکو بونەوەرێك لە هەبوونی کاراکتەری کەسایەتیی خۆیان، دەکرێت ئەم یارمەتییەیان پێببەخشرێت.

هەر لەبەر ئەمەش گەر کارەکانی ئەم خەڵکە، کۆمەڵە، مەیسەر ببێت دەبێت نوێنەرایەتیی لە لایەن یەکێك یاخود زیاتر لە تاکە کەسێکەوە، لەژێر هەر تایتڵێكدا بێت، بکرێن، لەو بارەشدا ئەمانە وەکو واریس، سەرپەرشتیکەرێك [وەلی ئەمر] حسابیان بۆ دەکرێت کە نوێنەرایەتبوونی خەڵکەکە و خواستیان بەجێدەهێنن. بە گوێرەی ئەم گریمانە دەسەڵاتی جەماعیی مەحاڵە، یاخود دەسەڵات بە جەماعیی، کە لە جەوهەردا دەگەڕێتەوە بۆ جەماوەر بۆ بەیانکردنی حاڵی خۆی و ئەدادانی چالاکییەکانیی بە ڕاستەوخۆ، بێ نێوەندگیریی ئۆرگانێك، ئەم دەسەڵاتەی خەڵك کە بە سەراحەت و بە ئاشکرا دروستبووە، ناتوانێت بێتەدی و بێتە قسە. ئەمە ڕاڤەکردنی دەستورەکەی دەوڵەتە کە لە هەموو فۆرمە جیاوازەکانا، ئاوا دێتەوە کە ئەو بە جەماعییبوونە، یاخود ئەو بەکۆمەڵییە بە تەنها لە مێشكدا، یا هەر بە قسە لای ئەوان بوونی هەیە، کە ناتوانێت خۆی بەرجەستە بکات، هەست بە پاراستن و مانەوەی خۆی بکات، خۆی لە حوکمی پادشایەتی بپارێزێت، یاخود لە غەزەبی تەختی ئەرستۆکراتی یا لە نوێنەری دیمۆکراتیان، خۆی قورتار بکات، سەرەنجامیش هەموو ئەو مانیفێستە تایبەتمەندانە، شەخسییانە، خواستەکانی جەماوەر یاساخ دەکەن .

درێژەی هەیە
……………………
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

Zaherbaher.com

و: زاهیر باهیر




ڕۆژنامەی شانۆکار … 1

ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک

ژمارە 1….

لاپەرە …1

لاپەرە … 2

لاپەڕە …. 3

لاپەڕە…4




ژینگە ، بزنس ، دەوڵەت و پەیوەندی نێوانیان … زاهیر باهیر

پەیوەندی نێوانی دەوڵەت و بزنس پەیوەندییەکی ئەوەندە بەیەکەوە گرێدراوە هەروەکو تەواوی پەیوەدنییەکانی نێوانی ئۆرگانەکانی لەشی مرۆڤن کە دابڕانیان لەیەکدی و لەکار کەوتنی یەکێکیان ئەوانی دیکەشیان ناتەندروست و گرفتاوی دەکات. دەوڵەت چشتێك نییە جگە لە پارێزەر و پارێزگاری بزنس ، هەر بۆیەش نوێنەرانێك کە لە پلە و پایەی دەوڵەتدان خزمەتکار و بەرژەوەندەپارێزی بزنسن و ڕیگاخۆشکەری فراوانبوونی بزنسس و سوودی بزنسن، ئیدی گرنگ نییە کە ئەوە لەسەر حسابی مرۆڤ و کۆمەڵ و ژینگە بێت یا نەبێت.
ئەوە من نیم کە دەڵێم ژینگە و بزنس بە دوو ئاراستەی نەك هەر پێچەوانەی یەکدی دەڕۆن، بەڵکو دژ بەیەکیش دەڕۆن، بەڵکو ئەوە واقیعە و بەڵگەو ئامارەکانن کە ئەوە دەخەنە ڕوو.

گەر بمانەوێت پلەی گەرمی بە بڕی 1.5پلەی سێنتیگرەیت بهێنینە خوارەوە ئەوە دەبێت بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ساڵی 2025 دا بەڕیژەی لە سەدا 20 دابەزێت و لە ساڵی 2050 دەبێت بە ڕیژەی لەسەدا 55 دابەزێت. بەڵام هاوکات ئێکسۆن مۆبایەل کە یەکێکە لە کۆمپانیانی نەوت و غاز، پلانی ئەوەی کردوە کە لە ساڵی 2025 بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی بە ڕێژەی لە سەدا 25 زیاد بکات . دیارە ئەمە هەر هەوڵی ئەم کۆمپانیایە بە تەنها نییە، مادام کێبڕكی بناخەی مان و نەمان و دروستکردنی زیاتری قازانج و سەرمایەیە، ئەوە کۆمپانیاکانی دیکەش یا دەبێت ئامادی لووشدان و مایەپوچی بن یا دەبێت ئەوانیش لە هەمان هەوڵدا، بن.

گەلێك هەن دەڵێن کە دەوڵەت دەتوانیت ژینگە بپارێزێت بۆ ئەمەش زۆر شت دەتوانێت بکات ، بەمەش دڵخۆشن . منیش دەڵێم راستە کە دەوڵەت دەتوانێت هەندێكی شت بکات ئەوانەی کە تا ڕادەیەك لە توانایدا هەیە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون یا خود خاپورکردنی ژینگە کە بەدوایدا خاپوربوونی کۆمەڵ دێت. لەوانە : هەمو سەیارەیەك بکاتە کارەبایی، باجی زیاتر لەسەر بزنس و کۆمپانیاکان دانێت، هەموو کەرەسەیەکی پلاستیکی یاساخ بکات، هەموو کەرەسەیەکی بەکارهێنراو دەکرێت ریسایکل بکریتەوە، غەرامەی تاك و خێزان بکات کە سەرپێچی لە ئەو یاسایانە بکات کە خۆی [ دەوڵەت] دایناوە ، نەناردنی زبڵ و کەرەسە بەسەرچوەکان و ماوەکان بۆ وڵاتانی بەناو جیهانی سێیەم و بەکارهێنانی سۆلە پاوەر [ وزەوەرگرتن لە گەرمی و تیشکی هەتاو ] و دانانی وزەی سروشتی بە شیوەکانی دیکە ،وەکو پانکە گەورەکانی سەر عەموودەکان لەو شوێنانەی کە ‘با ‘ دەیانگرێتەوە، دانانی یاسایەك کە بینای مۆدیرن لەسەر ڕێڕەوی ژینگە پارێزیی دروستبکرێت، کەمپەینی هۆشیارکردنەوەی خەڵک بە پرسی ژینگە …. تد بەڵام هەر ئەمانە گەر دەوڵەت بیانکات کە ناتوانێت پارەیەکی یکەجار خەیاڵی تێدەچێت دەبێتە هۆی موفلیسبوونی. بۆ نمونە حکومەتی بریتانی لە ساڵی 2010 وە بۆ ئێستا تەنها و تەنها 70 ملیۆن پاوەندی تەرخانکردووە هێشتا ئەمەش بەکارنەهێنراوە کە هەر ئەم پارەیە ڕەنگە تەنها کافی بێت بۆ دانانی 800،000 محەتەی چارجکردنەوەی سەیارەی کارەبایی .. نەشتێکی دیکە .

بەڵام ئایا دەوڵەت دەتوانێت فڕۆکەخانەکان دابخات کە گەورەترین هۆکاری پیسکردنی ژینگەن؟ ئایا دەتوانێت پلانی گۆشتنەخواردن و گرنگی دان بە خواردنی نەباتیی بدات کە ئەمە نەك هەر ژینگە و تەندروستی باش دەبەخشێت پارەیەکی خەیاڵیش بۆ بودجەی دەوڵەت لە چارەسەرکردنا دەگێڕێتەوە بەڵکو ئاوێکی زۆر دانەوێڵەیەکی زۆر سەوزایی و دارستانێکی زۆر ڕزگاریان دەبێت لە هەڵپاچین و بنەبڕکردنی بۆ پاکژ و لەوەڕگای گاو گوێلك و ئاژەڵ؟ ئایا دەوڵەت دەتوانێت دەستی سوپەرمارکێتە گەورەکان کورتبکاتەوە لە هێنانی کەرەسەی خواردن و خواردنەوە لە وڵاتە دوورە دەستەکانەوە کە بەمە نەك هەر ژینگە بە پاکی ڕادەگیرێت بەڵکو قەتڵ و عامی ڕێگاش کەمدەکاتەوە؟ ئایا دەتوانێت بدات لە قازانجی کۆمپانیا نەوتی و غازییەکان و پیشەسانییەکان کە لە کاتێكدا کە هەر ساڵی پار ، 2018، لە چاو ساڵی 2016 دا 124،837، 199 ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەوانەوە هەر لە لۆبیکردنا سەرفکراوە کە ئەم برە پارەیە لە ساڵی 2016 دا 100 ملیۆن دۆلار بووە. ئایا دەوڵەت دەتوانێت بانقەکان کۆنترۆڵ بکات کە بە پارە یارمەتی پیشەسازی و کۆمپانیا گەوەرەکان نەدات؟ بۆ نموونە لە ساڵی 2016 دا 33 بانقی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی دەزگە دراوییەکانی ئەمەریکا بە1.9 تریلۆن دۆلار دەسگرۆیی کۆمپانیای نەوتی و غازی و کۆمپانیا گەوەرەکانی پیشەسازییان کردووە. ئایا دەوڵەت دەتوانێت ئەو کارگە گەورانەی کە پۆشاك دروست دەکەن بیان کات بە کاررگەیەك کە زیڕۆ کاربۆن بن ؟ !!!
هەڵبەت زۆر لایەنی تریش هەیە کە باسی لێوە بکەین بەڵام من لێرەدا دەوەستم و لام وایە کە ئەوەندە کافییە بو سەرنجدانمان لە ژینگە، بزنس، دەولەت و پەیوەندی نێوانیان .

زاهیر باهیر – لەندەن
30/04/2019




ڕۆ گەردوونی ئازاڎی چاپەمەنی … موختار کەریمی

                                 

ڕۆ سێنزەو مانگەو پاژەرەژی( یەرێ مانگەو مەی) گرد ساڵێو ڕۆ گەردوونی ئازاڎی چاپەمەنین. ئی ڕۆە(3 مانگەو مەی) جە ڕۆ 20 دێسامبروو ساڵەو 1993 جە لاو ڕیکوزیاو یونسکۆی سەر بە ڕێکوزیاو نەتەوە یۆگێرتەکا جە گلێرەوبەی گردی ئی ڕێکوزیایە پێسەو ڕۆ گەردوونی ئازاڎی چاپەمەنی دەسنیشان کریا. هۆکار، و ویەردەو دەسنیشانکەردەی ئی ڕۆیە گێڵۆە پەی جاڕنامەو یونسکۆی، ئەشناسیا بە جاڕنامەو شاروو ویندهۆکی جە وەلاتوو نامیبیای کە ڕۆ سێنزەو مانگەو پاژەرەژو ساڵەو 1991ی چا شارەنە لوا ڕاوە. جە سالەو 1994یەو گرد ساڵێو چی ڕۆنە بە سێمینارێ و مەراسمێ جۆراوجۆرێ باسوو ئازاڎی چاپەمەنی و ڕۆنامەوانی و گیروگرفتێ و وەربەسێ پێشەو ڕۆنامەوانی و بارودۆخو چاپەمەنیەکا جە سەرانسەرو دنیاینە کریۆ.

یونسکۆ جە یاساو تایبەت بە ئازاڎی چاپەمەنی وێشەنە بە تێروتەسەڵی باسوو چەنی ڕاوەلوای و دەسەبەر کەردەی ئازاڎی چاپەمەنی شی کەرۆوە وپاگێری سەرو ئازاڎی ڕاپۆرت دای و ڕاپۆرت نویستەی پەی بەروەستەی ڕاسیەکا، پسەو بنەماو سیستێموو دێمۆکراسی کەرۆ. ئی ڕێکوزیا ھەرپاسە گرینگیەو تایبەت مڎۆ بە ھەرمانەی زانستیانێ و ھەر پاسە سەربەوێ بیەی دەسگاە ڕایاونەرەکا و دوورەو وستەیشا جە دەسەڵاتی سیاسی.

جە ویەردێو نە فرە دووریچەنە دەمودەسگاو چاپەمەنی فرەتەر بە بەرهەمە چاپکریایەکا وچیێ، پێسەو ڕۆنامەی، گۆڤاری، پەڕتۆکێ(کتێبێ)، پلاکاتێ، برۆشۆرێ و….هتد. ئارۆ جە چوارچێوەو ئی نامێنە رادیۆ و تەلەڤزیۆن و ماباقی ڕایاونەرە گردیەکا، پێسەو ڕایاونەرە دیجیتاڵیەکایچ ڕاشا کریاینەوە. بە گردی و بە کورتی دەمودەسگاو چاپەمەنی پا ڕایاونەرا وچیۆ کە جە ڕاو دەسکردە تێکنیکیەکاوە بە مەخسەڎوو زانیاری یاونای، ویروڕا وەشکەردەی، چەمداری دەسەڵاتی، ڕەخنەگێرتەی جە دەسەلاتی و یان لایەنێو، ھۆشیارکەردەیەو کۆمەڵەگای سەرقاڵێنێ وچەنی تاکی و چەنی کۆمەڵی ئینای جە پێوەنڎی بەیناوبەینی یان بەردەوامینە. ڕایاونەرە گردیەکا ئارۆ پەی وێشا دەسەڵاتێو مرمانا کە بە دەسەڵاتی چوارەم نامێ بریۆ. ئەرکوو ئی ڕایاونەرا جە ڕاسیەنە یاونای زانیاری و.. بە گلێرگەین بە شێوازێو بابەتیانە و شارەزایانە و گردیاوایانە……………………………………………………………………………………
گڵیرگە مشۆ چی ڕایاونەرا و بابەتەکەشا و زوانیشا خاس بیاوۆنە و چی ڕایوە جە پێوەندیە گلێرگەیەکا، جە دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و… یاوۆنە، تا بتاوۆ وێش و ئەوەجەکاش و بەرژەوەندیەکاش دلێ ئی گلێرگەینە بێزۆوە و دۆس و دژمنو وێش بشناسۆ و جە واتەمانی سیاسی (دیسکورس) و ڕوەدایە سیاسیەکا و ئەوەفاڕیا گلێرگەیەکا بەش بە حاڵوو وێش بەشدار بۆ و شۆنی وێش بنیۆرە. چی وینگەوە مشۆ ڕایاونەرە گردیەکا وەڵ جە گردچیەنە سەربەوێ و بێلایەنی با، هەست و سۆزوو تایبەتی وێشا تێکەڵ بە هەرمانەی ڕایاونەریشا نەکەرا، ویر و پەیلواێ جیاوازێ وەڵا کەراوە و دوورەپەرێزێ با جە نرخنای ئی پەیلوایە جیاوازا. ئی نرخنایە بنیارە پەی تاک و کۆمەڵی. چوون بیەی ویر و پەیلواێ جیاوازێ یۆ جە کۆڵەکە هەرە گرینگەکاو سیستێمە دیمۆکراتیکەکانە…………………
فرەپەیلوایی (پلوورالیسمی پەیلوایی) بۆ بە هۆکاروو ئانەیە کە تاک و کۆمەل پەی چارەسەری کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکاشا ڕاچارێ جۆراوجۆرێشا وەروودەسینە با، تا بتاوا گردیشا بەرئاورد کەرا و باشتەرین ڕاچاری پەی وێشا و گلێرگەیشا هۆرچنا. ئەگەر ئی حاڵەتە فرەپەیلوایە جە گلێرگەنە نەبۆ و تاک و کۆمەڵ دەرفەتوو هۆرچنیەیشا نەبۆ، بە ویر و پەیلوای تایبەتوو وێشاوە بەشدارێ ئەوەفاڕیایە سیاسیەکا نەبا، ئیتر ویەروو بڕیاردای گلێرگەیی نمەمەنۆ و هیچ مدرامانێو کۆمەڵایەتی وەش نمەبۆ. جە گلێرگایە چیمنەنە ڕا پەی دیکتاتۆری و ملهۆڕی دەسەڵادارەکا وەشە بۆ و گەندەڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و.. باڵی نەگریسش کێشۆ سەرو گلێرگەیرە.
هەر وەڵاتیو پەی وێش بە پاو وەڵکەوتەی کۆمەڵایەتی و یا سیستێمی سیاسی وێش شەرت و مەرجێ تایبەتێ وێش پەی ئازاڎی یان وەربەسی چاپەمەنی ھەنێ. من چیگەنە کورتە ئیشارێو بە بنەماکاو یاساو چاپەمەنی (پرێسەکۆدێکس)و ئاڵمانی کەروو. پرێسەکۆدێکس یان “یاساێ بنەڕەتی چاپەمەنی” ئا بنەمایانێ کە شۆراو چاپەمەنی ئاڵمانی جە ساڵەو 1973 پسەسەنڎ و وەڵاوش کەردێنێوە………………………………………………………………………….

ڕاس واتەی و ڕیز گێرتەی جە بەها مرۆڤیەکا1
ڕاس واتەی و ڕاس نویستەی و ڕێزگیرتەی جە بەها مرۆڤیەکا و یاونای زانیاری و ئاگاڎاری ڕاس و بێ کەم وکوڕی بە ویروڕای گردی یۆ جە ئەرکە گرینگەکاو دەم ودەسگا چاپەمەنیەکان. ھەر کەسێو کە چی ویەرەنە و سەروو ئی بنەمایە وەرپەرسانە ھەرمانە کەرۆ، تاوۆ یاگێ شیاێ و متمانە پەنەکەریایی ئی ڕایاونەرا پارێزنۆ.
وردوینی(دقت) -2
پەیجۆری وردوینانە جە هەرمانەو ڕایاونەرینە فرە پەیوازەن و وێپارێزنای چی هەرمانێ وردوینانێ شکۆ دەسگاو ڕایاونەری مارۆرە واری. هەر بابەت و زانیاریەو چەنی تەک بە تەکوو واتەکاشا(واژە)، و هەرپاسە چەنی وێنێ و گرافیک و… مشۆ بە وردوینی هۆرچنیا، ڕاسیشا پەشتراس کریۆوە و و سەلەمیۆ، ئیجا وەڵاوێ کریاوە. دلێنە و کاکڵەو ئی هەواڵ و زانیاری و وێنە و… مشۆ پێسەو وێشا بۆ و نمەبۆ بە سەلێقەو هەواڵنووسی پێج و پەناش وزیۆنە و فاڕیۆ. ئەگەر هەواڵێو یان باسێو بە دڵنایەوە پەشتڕاس نەکریابۆوە مشۆ پێسەو هەواڵێو یان باسێو پەشتراس نەکریای باسش وەنە کریۆ.
ڕاسکەردەیەو هەواڵی چەوتی -3
ئەگەر هەواڵێو یان نویسیایەو بە تایبەت جە بارە کەسێوە بە ناڕاس بەربشۆ، مشۆ بە زووتەرین عان جە لاو وەڵاوکەروو ئا هەواڵیەو بە داواو چەنەویەردەی چا کەسەیە بە ناڕاس دریۆ قەلەم و دماتەر ڕاس کریۆوە.
سنووروو پەیجۆری -4
عانوو پەیجۆری، بە تایبەت پەیجۆری جەبارەو کەسێوە، مشۆ بێلایەنانە ھۆرزوکەوت کریۆ و جە شێوازێ بە ناهەق خەساردەرێ و وردکەرێ ئا کەسەیە وێپارێزی کریۆ.
نهێنی پێشەیی -5
ڕایاونەرێ مشۆ درکنای نهێنی دەسگاو ڕایاونەرێ وێشا پەی لایڎەی پارێزنا. چی بارەوە پەنا بەرا بە یاساو “مافوو وێپارێزنای جە شاهێڎیدای” و بی ئیجازەی ڕەسمی ڕاوەبەروو دەسگای ڕایاونەری، زانیاری پێشەیی بە کەسی نەڎا. ڕێککەوتنامەو نھێنی پارێزنای ڕایاونەری سەروو بنەماو متمانێ بە یۆی مۆرە کریۆ و مشۆ پارێزیۆ.
جیاکەردەیەو پێشەی ڕەسمی جە پێشەکاتەری -6
ھەواڵنوسێ و ھەواڵپێشکەشکەرێ و چاپگەرێ و….مشۆ وێشا جە پێشەکاتەری کە پێوەنڎیشا بە پێشةکەو وێشاوە نیەن دوورێ وزاوە، بە تایبەت چا پێشا کە با بە ھۆکاروو بێمتمانەیی بە دەمودەسگا رایاونەرەکیشا.
جیاکەردەیەو بەشوو ڕێکلامی جە دلێنەو هەرمانەو دەسگاو ڕایاونەری -7
وەرپەرسی دەمودەسگاو ڕایاونای وەرانوەروو ویروڕاو گردیەو پاسە موازۆ کە کاکڵەو هەرمانەو ڕایاونەری دوورە بۆ جە بەشوو ڕێکلاموو ئا دەسگای. هەرپاسە بە هیچ شێوازێو نمەبۆ بەرژەوەندی شەخسی و یا قازانجی ئابووری وەرپەرساو ئی دەسگای یان لایەنێتری سەروو هەرمانەی بابەتیانێ و بێلایەنانێ دەسگاو ڕایاونای شۆنی بنیۆرە. دەسەو ڕاوەبەری و هەرمانکەرێ ڕایاونای مشۆ هێڵەی سوورە مابەینوو هەرمانەو ڕایاونایشا و بەشوو ڕێکلامی و هەر جۆرە قازانجی شەخسی دیاری کەرا و هیچوەخت چا هێڵێ نەپڕاوە. ئی سنوورە مشۆ جە دلێنەو هەرمانەکێشانە بە زەقی پەی گردکەسی بەرگنۆ.
پارێزنای کەسایەتی و ژیوای شەخسی تاکی -8
ڕایاونەر مشۆ هەمیشە “یاساو پارێزنای ژیوای شەخسی تاکی”، وەرچەم گێرۆ و سەروو ئی بنەماێ دەسدرێژی سەروو ژیوای شەخسی کەسی نەکەرۆ. تەنانەت عانێو کە کەسێو تووشوو تاوانیە بۆ و ئی تاوانێ پەی گلێرگەی خەسارئاوەرە نەبۆ، مشۆ نام و نیشانش جە ویروڕاو گردیەنە پاریزیا بۆ. بەڵام ئەگەر تاوانبار توشوو تاوانیە بیە بۆ و ئی تاوانێ پەی گلێرگەی فرە زەرەرمەنڎە بۆ، ئا وەختە کریۆ ئی تاوانبارە بە گلێرگەی بشناسیۆ تا خەڵک ئاگادار کریۆوە، هەم وێش پارێزنۆ، هەم ئەگەر تاوانبار نەگیریابۆ، خەڵک یاردی وەرپەرسا بڎۆ تا تاوانبار دەسبەسەر کریۆ.
پارێزنای شکۆ و ئاوڕوو تاکی -9
ڕایاونەر مشۆ پابەنڎوو یاساو ڕایاونای و ھەرپاسە یاساو “مافوو لەکەدار نەکەردەی شکۆ و ئاوڕوو تاکی” بۆ و جە نویسایەکاشەنە نە بە واتێ و نە بە وێنە ئی مافیە لەکەدار نەکەرۆ و ئەوپەڕوو ھەوڵیش بڎۆ کە پارێزنۆش.
ئایین، جەھان وینی، داب و نەریت -10
ڕایاونەر مشۆ جە ھەرمانەی ڕایاونەریشەنە وێش جە زامڎارکەردەی و وردکەردەی(تحقیر) باوەڕی ئایینی، جەھان وینی شەخسی و داب و نەرێتی کۆمەڵایەتی تاکی وکۆمەڵی پارێزنۆ.
ڕاپۆرتی هەستیار و پارێزنای گەنج و زاڕۆی -11
ڕایاونەر مشۆ جە وەڵاوکەردەی ناوەرپەرسانەو ڕاپۆرتێ هەستیارێ، پیسەو نیشاندای زەبر و زۆری و کوشت و بڕی و… دوورەپەرێزی کەرۆ و ڕێز جە یاساو زاڕۆپارێزی گێرۆ و ئی یاسایە بی ئیلاو ئەولا بەرۆ ڕاوە.
جیاوازی وستەی(تبعیض)-12
دەموودەسگای ڕایاونەر بەهیچ شێوازێو پەیش نیەن جیاوازی وزۆ بەینوو مرۆڤەکا بە بونەو جیاوازی ڕەگەزی( نێر و ما) و یان جیاوازی ئایینی، نەتەوەیی، پاگەی کۆمەڵایەتی، سەقەت و ساقی جەسەیی و ڕەوانی و….
بێتاوانی وەڵ جە بڕیاری دادوەری-13
هیچ لایەنێومافوو ئانەیشە نیەن کەسێوە وەڵ جە بڕیاریوو دادگای بە تاوانبار بڎۆ قەڵەم و چی بارەوە ھەواڵێو پەشتراسنەکریا وەڵاو کەرۆوە. گرد دەسگایە ڕایاونەرە مشۆ پابەنڎوو ئی یاسایە بۆ.
ڕاپۆرتی پزشکی -14
پەی وەڵاو کەردەیەو ھەواڵی پزشکی(چارەسەری و دەواو دەرمان) مشۆ وێپاریزی جە وەڵاو کەردەیەو ئا ھەواڵا کریۆ کە واڎە و بەڵێنی پێشوەخت، ناڕاس و ناتەمام بە خەڵکی مڎا. ھەر ھەواڵێو پزشکی ناتەمام کە گنۆ وەڵێ کۆتایی پەیجۆری پزشکی، بۆ بە ھۆکاروو ھێوایەو بێ بنەمای و یان تۆقنای خەڵکانێو کە پەیوازشا بە چارەسەری ھەن.
قازانجوازی(سودجویی) -15
هەر قازانجوازیەو، پێسەو ڕشفەت گێرتەی کە بۆ بایسوو بڕیارفاڕای ڕایاونەری بە قازانجوو ڕشفەتدەری، چەنی یاسا بنەڕەتیەکاو ڕایاونای یۆی نمەگێرۆوە و وەربەسەن. هەرکەس بە تەماعەو ڕشفەتگێرتەی وێش جە وەڵاوکەردەی ڕاسیەکا پارێزنۆ، وێش جە بێلایەن بیەی و ئازاڎی بڕیاردای ڕایاونەری لادان و شایانوو هەرمانکەردەی چی دەسگاینە نیەن.
ئاشکرا کەردەی لادای جە یاساکاو ڕایاونەری-16
هەر ڕایاونەرێو کە جە یاسا بنەڕەتیەکاو چاپەمەنی( پرێسە کۆدەکس)ی لا بڎۆ، گنۆ وەروو ڕەخنەو شۆراو چاپەمەنی. ئا ڕایاونەرە مشۆ ئی ڕەخنەیە کە گنۆ سەرش، بە نام ونیشان و ھۆکارشەو پەی وانەر، گۆشگێر یان وینەرەکایش بە نامێ پرێسەکۆدەکسیەو ئاشکرا کەرۆ.

نویستەی و ھۆرەوگێڵنای: موختار کەریمی — ئاڵمان




دەق و لۆجیک ، لۆجیکی دەق … مەحمود عەبدوڵڵا

هه موو دەقێک تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە و گیرۆدەی کات و شوێنە ، ئەوەی دەق لە زەمەنێک دە گوازێتەوە بۆ زەمەنێکیتر تەفسیرە ، نەک خودی دەق ۰ بۆ یە دەبینین تەفسیرەکان کە بە تێپەڕینی زەمەن پێشدە کەون وێنەی راستە قینەی دەق دەشارنەوە ۰
هەموو مرۆڤێک خاوەنی دو عەقڵە ، عەقڵی سروشتی و عەقڵی وەرگیراو لەکۆمەڵگە . ئە گەر مرۆڤ عەقڵی سروشتی بەهێزتربێت “خۆراکی باش لە مناڵیدا هۆکارە بۆ گەشەکردنی ئەوعەقڵە” ئەوا عەقڵی سروشتی پێوانەو پێوەرەکانی بۆ هەڵسەنگاندنی دیاردەکان لەسەربنەمایەکی زانستی دەبن . ناچێتە ژێر باری سۆزەکان ، بون وەک خۆی قبوڵ دەکات. دیارە بون تراژیدییە ، چونکە بون سەرەتایەکە بۆنەبوون . تراجیدیای بون هەمیشە فشاردەخاتە سەرمرۆڤ بۆ باوەڕ ٫ چونکە بۆمرۆڤ گرانە قبوڵکردنی حەتمیەتی لەناوچون .

عەقڵی سروشتی سەربەخۆیە و دور لە پێوەرە باو گشتییەکانە پێوەرەکانی لە سەر بنەمای مێژوویی و پیرۆزی نین و سەربەخۆیە . هەرچی عەقڵی وەرگیراوە لە ڕابردودا گیری خواردووە و بە عەینەکی کۆمەڵگا و گشت سەیری دونیا دەکات . عەقڵێکی لادەرە لەیاسا سروشتیەکان و تەسلیم بە سۆز و عاتیفە بووە ، کونجکاوی نیی ە، خۆڕازیکەرە. عەقڵی سروشتی عەقڵێکە لەسەروی نەریتی باو تەماشای بون دەکات ، ئەنجامەکانی کە لە لێکدانەوەی دیاردەکان بەدەستی دێنێت ، بنەمای مێژوویی و کۆمەڵایەتی نییە ڕاستە و خۆ لە سروشتی دیاردەکانەوە ئەنجامەکان قبوڵدەکات . گرێدراوی دەقە پیرۆزەکان نییە ، بەڵام عەقڵی وەرگیراو نا سەربەخۆ ، ناتوانێت لەبەرامبە ر
حەقیقەتدا بوەستێت . حەقیقەتێکی ساختە دروستدەکات ٫ کۆک لەگەڵ هەستەکان . بەبڕوای من ئەوە جیاوازی نێوان مرۆڤی بەرز و نزمە لە هزری نیچەدا . عەقڵێک کە واقیعی و دور لەیاسای زۆرینە و سەربەخۆیە ، عەقڵێکیش کە لە کۆمەڵگا وەردەگیرێت و نیوە حەقیقەتی پێیە ، کە بارگاوییە بە بۆچونی هەزاران ساڵی ڕابردوو ، بۆ خۆڕازیکردنیش پەنا دەباتە بەر پیرۆزکردنی مێژوو ، چونکە بە بێ پیرۆزکردن ناتوانێت لەگەڵ ڕاستی ساختەدا بژی ، ئەو عەقڵە هەمیشە ڕو لەڕابردویە ئەوە یەکێکە لەزیانەکانی مێژوو بۆ عەقڵ !

ئەگەر چی هەموو دەقێک تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە و لەناو بارودۆخێکدا لەدایک دەبێت ، وڵامە بۆدۆخێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی و…، بەڵام دەقی پیرۆز گۆڕان کاری تێناکات ، ئەویش لەبەر شتێک کە هیچ پەیوەندی بە بەهێزوو لاوازی دەقەکەوەنییە ؛ بەڵکو پەیوەندی بە پیرۆزی و باوەڕەوە هەیە . باوەڕ گەورەترین مەینەتی عەقڵ و زانینە . کاتێک باوەڕدار ێک بانگەشەی نەمری دەقە پیرۆزەکان دەکات لەبەر هۆیەکی سادەیە ، ئەویش نەگۆڕانی ئەقڵیەتی خۆیەتی و مانەوەیەتی لەزەمەنی لەدایکبونی دەقەکەدا . ئەوە باوەڕە وادەکات دەق نەمرێت . زۆر جار دەبینین باوەڕدار ، نکۆڵیدەکات لە بەسەرچونی زەمەنی دەقێک و پاساویشی بۆدێنێتەوە ! لەبەر ئەوەی لۆجیکی باوەڕدار لۆجیکێکی وەرگیراوە لە خودی دەق ،لەزەمەنی لەدایکبونی دەق گیری خواردووە خەون و تێگەیشتنەکانی هی دونیای ڕابردون ،لۆجیکێکی سروشتینییە بە گوێرەی یاسا سروشتیەکان ،تا بە ئەقڵێکی کراوە بڕوانێتە دەوروبەر و هەست بە جیاوازی گۆڕان و کۆنبون ، یان نەگونجانی دەقەکە بکات.لالایەکیتر باوەڕبونی بەدەق و پیرۆزبونەکەی وادەکات هیچ جیاوازی نەکات لەنێوان ڕاستی و خەیاڵدا. بەتایبەت لەبارەی تێگەیشتنەکان ، مرۆڤ چ تێگەیشتنێکی هەبێت بۆ”بون” ناتوانرێت پێی بسەلمێندرێت کەهەڵەیە ، چونکە تێگەیشتنەکان کەسین و لەکەسێکەوە بۆ کەسێک دەگۆڕێن ، جۆری مەعریفە جۆری دونیا بینی دیاری دەکات . بەڵام لەبواری بابەتە مادییەکان یان زانستەکان جیاوازن .

ئەوشتانەی کاریگەرییان لە سەر ژیانی کرداری ڕۆژانەیی نییە وەک تاک هیچ کاریگەری دانانێن .
عەقڵی سروشتی و دور لەدۆگما دینی و ئایدیۆلۆژیەکان لەسەربنەمای زانیاری لێکدانەوە بۆشتەکان دەکات . بە بێ زانیاری ناتوانێت لێکدانەوە بکات بە پێی یاسا سروشتیەکان دەرەنجام قبوڵدەکات . دورە لەدەردی هەست و نەست ، عەقڵێکە کە پەنا ناباتە بەر پاساوی دەرونی و ئەنجامەکان قبوڵدەکات و نانوشتێتەوە لەبەرامبەر”تراژیدیای بون”
بەڵام عەقڵێک کە بەر مەبنای باوەڕ شتەکان لێکدەداتەوە ، پێویستی بەزانیاری نییە .

بەدوو ڕێگا شیکردنەوە دەکات با نمونەیەکی مێژوویی وەربگرین
یەکەم:ئەگەر شیکردنەوەیەک هەبێت و لەگەڵ باوەڕەکەی بێتەوە قبوڵی دەکات بێ لێکدانەوە
دووەم: لێکدانەوەیەکی خێرای نەستی دەکات بێ زانیاری.
بۆیە عەقڵی باوەڕدار، بەدوای پاساو دا دەگەڕێت بۆ ڕازیکردنی خۆ ،ئەو لۆجیکەی کە ناویدەنێم لۆجیکی ڕازیکردنی خود ،لۆجیگێکە لەکات دابڕاوە، لە ڕابردو ئێستادا دەژیت ، واتا هیچ پێشبینی گۆڕان ناکات لە بەهاو یاسا کۆمەڵایەتییەکان .حەقیقەتی ئێستا دەکاتە پێوەری هەم داهاتوو و هەم ڕابردوو ،واتا ئەو حەقیقەتەی کە ئێستا ئەو دەیبینێت پێی وایە لەڕابردوشدا وابوە و لە ئێستاشدا ڕاستە لەبەر ئەوە وەک شتێکی سروشتی بەڵگە نەویست وەریدەگرێت.
بەڵام عەقڵی سروشتی بەدوای وڵامدا دەگەڕێت بۆ ڕازیکردنی ئەقڵ نەک هەست و نەستەکان .

مەحمود عەبدوڵڵا




جۆلانه‌ی حه‌سره‌ت … ستار ئه‌حمه‌د

به‌رائه‌ت نه‌شئه‌ی كۆڵمی خۆر ده‌ناسێ
گوناهه‌كان به‌ باران نه‌بێت
رووی ئاڵی تۆ جێ ناهێڵن
كچێنیت له‌ كازیوه‌ پرسیار ده‌كا
له‌ تاڵی رۆژگاره‌كان نه‌زاكه‌ت ده‌چنێته‌وه‌
ئه‌و سێبه‌ره‌ی بوونی تۆی له‌ خۆ گرتووه‌
ئه‌مڕۆ به‌ پاژنه‌ی هه‌نگاوه‌كان ناسرێه‌وه‌
شه‌وه‌كان ئالووده‌یی رۆژگار
له‌ باوه‌شیانا ناسره‌وێت
ئاسمان تاقانه‌ له‌ نامۆیی خۆی ده‌ڕوانێت
به‌قه‌د ته‌نهاییت
بێگه‌ردیتیان له‌ ته‌وێڵت هه‌ڵكۆڵیوه‌
چه‌ندین داری ئه‌م بناره‌
به‌ری نه‌فره‌تیان گرتووه‌
ده‌سته‌كان له‌ ئاستی نیازتا بوونه‌ كۆت
ماكی خه‌مۆكیان له‌ ناختا چاند‌و
قژی قه‌یره‌ییان داهێناوه‌ بۆت
ئه‌و ده‌مه‌ من نه‌بووم
له‌ بێشكه‌ی حه‌سره‌تا بۆت بگریم
نه‌مده‌توانی بزانم سنوور‌و په‌یوه‌ست
له‌ كوێوه‌ هاتووه‌
بۆ ناوت له‌ به‌زم‌و بالۆره‌كان پێكهاتووه‌
ئه‌مڕۆش منی پیاو، باوكی سته‌م‌و
تۆوی سێكس‌و تامه‌زرۆی له‌شی نه‌رم
هه‌سانی خرۆش‌و
كێردی تاوان‌و
خه‌نجه‌ری زه‌بر‌و زه‌نگ
موریدی عاشقان‌و
خۆراكی هه‌ڕه‌شه‌و به‌ره‌ی جه‌نگ
په‌ییم به‌زامی چه‌ند ساڵه‌ت بردووه‌
بۆ مافت پێنووسم له‌ خوێنا ئاڵ‌و واڵایه‌
بوونی تۆ كوردستانێكی كه‌سك‌و
جوانترین ئاڵایه‌

ستار ئه‌حمه‌د




هاتنه‌كه‌ی مه‌ولود ئۆغلو گوماناوییه‌ … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

له‌كاتێكدا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێمی توركیا بۆردوومانی گونده‌كانی كودستان ئه‌كات و ئاڵای توركمان ئێلی له‌ كه‌ركوك ئه‌شه‌كێته‌وه‌و توركمانه‌كانی به‌ره‌ی توركی عێراق وه‌ك به‌عسییه‌كان به‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڵێن هه‌ریمی سه‌رووی عێراق ( اقلیم شمال العراق) مه‌ولود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر.
له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی كوردستان: مه‌سرور بارزانی راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان و راسپارده‌ی پارتی بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازییه‌كی‌ گه‌رم له‌ ئۆغلو كراو له‌ هه‌موو لایه‌ك فرشی سووریان بۆ راخست.
هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئۆغلو بۆ هه‌ولێر، وه‌زیری ناوخوی توركیا سلێمان سۆیڵو رایگه‌یاند قه‌ندیل پارویه‌كی ئاسانه‌ بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی و، لێره‌دا روون و ئاشكرایه‌ و، به‌ بێشك ئۆغلو ئه‌یه‌وێت به‌م هاتنه‌ی چه‌ندین پرس بپێكێت و، قه‌ندیل پرسی سه‌ره‌كییه‌ و، نه‌وت و ، دۆزینه‌وه‌ی بازار بۆ ساغكردنه‌وی كالاكانی و، به‌ تابه‌ت به‌ بۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌های لێره‌ی توركی چروكه و، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ به‌رپرسانی كوردستان ئه‌ڵێن ئیمه‌ له‌ گه‌ڵ ئۆغلو هاوراین.
مه‌ولود ئۆغلو بێشه‌رمانه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌ركوك شارێكی توركمانییه‌‌و، به‌رپرسانی كوردستان له‌ پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16 ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و، له‌ پاش ‌ هه‌ڵاتنی پارێزگار نجم الدین كه‌ریم تا ئێستا شه‌ریان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كێ ئه‌بێته‌ پارێزگارو، له‌ ناو خۆیاندا ته‌با نین و، پاشقول له‌ یه‌كتر ئه‌گرن.
توركیا خاوه‌ن زیاتر له‌ 19 پیگه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌ سه‌ر خاكی باشوری كوردستان و، هه‌ر پیگه‌یه‌كی توركیا خاوه‌نی باشترین و مۆدیرنترین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگییه‌ وه‌ك تۆپ و هلێكۆپته‌رو و جۆره‌ها تۆپ و، لێره‌دا ئه‌بێ پرسیار بكه‌ێن : ئایا به‌رپرسه‌كانی كوردستان داوایان كردووه‌ توركیا له‌ خاكی باشوری كوردستان بكشێته‌وه‌ و، چیتر وڵاته‌كه‌مان داگیر نه‌كات یان به‌رپرسان له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی توركیا ترسنۆكن و، زمانیان لاڵه‌.

بەهۆی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هاوڵاتییان و گوندنشینانی ناوچەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لێ نیشتووه‌و، له‌ رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بوونه‌ته‌ قوربانی و، تا ئێستا حكومه‌تی كوردستان بێده‌نگه‌و، ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی جه‌نده‌رمه‌كانی ئه‌ردوگان ریسوا ناكات و، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ خزمه‌تی توركیایه‌.
ئۆغلو سه‌ردانی باره‌گای حزبه‌ توركمانه‌كانی هه‌رێمی كردو، له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و حزبانه‌ كۆ بووه‌و، جێی ئاماژه‌یه توركمانه‌كان دژی خواستی گه‌لی كوردستانن و، له‌ كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌كێشراو له‌ لایه‌ن توركیاوه‌‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان ئه‌كردو، له‌ كاتی گرتنی شاری عفرین له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ ئایدن مه‌عروف په‌رله‌مانتاری توركمان راشكاوانه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری له‌ داگیركردنی شاره‌كه‌ كردو، ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌ری بێرێزی بوو به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مان.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌ گه‌ڵ مولود ئۆغلوو شاندی یاوه‌ری بۆ گۆرینه‌وه‌ی راو بۆچوون بووه‌، به‌ تایبه‌ت پرسه‌كانی هه‌واڵگیری و، باشتروایه‌ ئه‌و گفتوگۆ ئاخافتنه‌ بخرێته‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی گومان نه‌مێنێت و، نابێت كورد په‌لكێش بكرێت بۆ شه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و، قه‌ندیل پارویه‌كی ئاسان نییه‌و خه‌یاڵیان خاوه‌و، كورد واته‌نی: نه‌یخۆن تاڵه‌.
توركیا تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه‌ته‌وه‌و، ئه‌یه‌وێت زیاتر جێپێی خۆی قایم بكات و، نابێت حكومه‌تی كوردستان رێگا بدات سوپای توركیا سنوری باشوری كوردستان ببه‌زێنێت و، نابێ رێگا بدرێت به‌ جه‌ندرمه‌كانی رژێمی توركیا بۆ خواردنی خوان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردستان وه‌ك ساڵی پێشوو له‌ مانگی ره‌مه‌زان، به‌ تایبه‌ت وا ره‌مه‌زان نزیك بووه‌ته‌وه‌.

30/4/2019