ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تی مشه‌خۆریی … رزگار ئه‌سعه‌د کاکه
یه‌کێتی و پارتی که هاتن نه‌ك به‌س سه‌دی بێخمه‌و ته‌لی کاره‌باو شۆفڵ و حه‌فاره‌و بنخانی کوردستانیان ئاودیو کرد، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خۆیاندا جه‌هاله‌ت و ته‌ماع و رق و کینه‌و شه‌ری براکوژیی و ته‌فره‌قه‌یان هێنا، ره‌سه‌نایه‌تییان له‌ناوبردو رۆژ دوای رۆژ به جۆره‌ها شێوه‌ی فه‌وزا و نایاسایی و کاری قێزه‌ون مه‌سخی ئینسانییه‌تیان له‌ناو گه‌لی کوردا کرد، ئیتر جه‌هاله‌ت شوێنی عیلم و رۆشنبیریی گرته‌وه، که‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز میکرۆبئاسا لێره‌و له‌وێ سه‌ریانهه‌لداو جێیان به گیانی دڵسۆزی و نیشتیمانپه‌روه‌ریی له‌ق کرد، هه‌موو شتێیه‌کیان خسته ژێر ڕکێف و خزمه‌تی سه‌ره‌وه‌ریی حیزب و ئامانجه‌کانی و که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی ناوی، ئه‌وه‌ی تاوانی ده‌کرد به ناوی که‌سوکاری شه‌هیدان و به‌رپرسیارییه‌تی حیزبیی جاوپۆشییان لێده‌کرد، ئه‌وه‌ش رقیان لێبووایه له هه‌موو ماف و حه‌قێك بێبه‌شیان ده‌کرد، ئه‌م هه‌موو لار‌و له‌وێرییه ئێستا دوای ئه‌م سێ ده‌یه‌ی رابردوو به‌ره‌نجامه‌که‌ی به روونی دیاره، وه‌کو ئه‌و کۆشکه عیشوائییه وایه له‌سه‌ر ئه‌رزێکی فشه‌ڵ دروستکرابێت و بێ بناغه بێت، ورده ورده به‌ره‌و ڕمان و داخوران ده‌چێت، له‌م نێوه‌نده‌شدا به‌ناو رۆشنفکران و نووسه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانیشیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شکردو به‌خشێه‌وه، کاره‌ساته‌که لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئیتر کێ ده‌بێت رێنمونی گه‌ل بکات، کاتێك رۆشنبیران که‌سانی حیزبیی و به‌رژه‌وه‌ندیخواز بن و موچه‌ی ئینتیمای حیزبیی وه‌ربگرن، ئیتر چ مه‌بده‌ئو به‌هاو ئامانجێکی مرۆڤدۆستی و نیشتیمانپه‌روه‌ریی و دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانی ده‌مێنێته‌وه له پێناویدا بکۆشن؟
ئیتر له‌به‌ر گیرفان و ئیمتیازاته‌کانی خۆیان که‌ی سه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌په‌رژێت گۆرانی بۆ لێقه‌وماو و هه‌ژارو ده‌ربه‌ده‌رو مافخوراوان بڵێن؟ یان ئه‌ده‌ب و هونه‌رێك پێشکه‌ش بکه‌ن دڵی ده‌سه‌ڵات زویر بکات و ئیمتیازاته‌کانیان بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه! له کاتێکدا ئه‌گه‌ر له ناو هه‌ر میلله‌تێکی زیندوودا ئه‌و فه‌وزایه بگوزه‌رایه ئه‌وا ئه‌ده‌ب و هونه‌ریی به‌رگری سه‌ری هه‌ڵده‌دا، گۆڕه‌پانه‌که‌ش ده‌بوو به دوو به‌ره‌وه:
ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌می ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش قه‌ڵه‌می گه‌لن، که‌چی ئێستا ده‌بینین ئه‌و شێوازه‌ی له رۆژنامه‌کانی په‌کیتی و پارتیدا به‌کاردێت له راپۆرت و چاوپێکه‌وتن و بابه‌ت و ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر، هه‌ر هه‌مان شێواز‌و جۆره که له رۆژنامه‌کانی وه‌ك که‌لتووری زه‌مه‌ن و په‌ڕاوی هاوڵاتیدا ده‌گوزه‌رێت، بگره هه‌موویان سه‌روکلکی یه‌كن و وا تێکه‌ڵ بوون و به‌یه‌کدا چوون سه‌روبنیان له‌یه‌ك جیا ناکرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێست و جیاکارییه‌ك له نێوانیاندا هه‌بێت، بگره به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ هه‌موویان یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتیان هه‌یه که نه‌وتی دزراوی هاوڵاتیانی کوردستانه، بگره ئه‌وانه‌ش سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بڵاوکراوانه ده‌که‌ن نه ئه‌دیبن نه هونه‌رمه‌ند نه که‌سانی ئه‌کادیمی و شاره‌زان، به‌ڵکو له باشترین باردا رۆژنامه‌نووسی سه‌قه‌تن که هه‌ر دوای ناو و ره‌سم و ناسیاوی و براده‌رایه‌تی و گه‌عده ده‌که‌ون، ته‌نانه‌ت دنیابینی و ستایڵ و بابه‌تی نووسین و به‌رهه‌مه‌کانیش هه‌ر چوون یه‌کن، جا بۆ نموونه گه‌ر رۆژنامه‌که چ به‌ناوی چاودێره‌وه بێت یان ئاژانس ئه‌وا خوێنه‌ری زیت و وریا باش ئه‌م په‌تپه‌تێن و گه‌مانه ده‌زانێت! به‌ڵام که‌م که‌س هه‌ن تێکه‌ڵاوی ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه نه‌بووبن و پاکێتی خۆیان پاراستبێت وه‌ك که‌سایه‌تی حوسێن عارف و محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و چه‌ندانی تر، دیاره ئه‌و بێده‌نگیه‌شیان جۆرێکه له ناڕه‌زایی..
ئه‌گه‌ر چاو به مێژووی نوێی هه‌موو گه‌لانی دنیادا بخشێنین هه‌رگیز ئه‌وه نابینینه‌وه که له کوردستانی باشوور ده‌گوزه‌رێت، ئه‌و هه‌موو تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵیی و واسته و بێ یاسایی و که‌ربازاڕییه له چ شوێنێکی دنیادا ده‌گوزه‌رێت؟ گه‌ر دڵسۆز بوونایه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا کێشه‌ی کاره‌باو ئاو و ڕێگاوبان و بێکارییان چاره‌سه‌ر ده‌کرد، خۆ کوردستان هه‌ر چه‌ند میلیۆنێك دانیشتووی هه‌یه و وه‌ك وڵاتی چین نییه یه‌ك ملیار‌و سێ سه‌د ملیۆن هاوڵاتی بن! چ حوکمه‌تێك له دنیادا رێ به ده‌ڵاله‌کانی ده‌دا ده‌رمانی ئێکسپایه‌رو زه‌هراوی به هاوڵاتیان بفرۆشن تا بمرن؟ گه‌ر قسه‌ش بکه‌ین ده‌ڵێن ئه‌وانه نه‌وه‌زای شۆڕشگێره‌کانی شاخن که پێڵاوی لاستیکیان له پێدا بوو، مافی خۆیانه ته‌نده‌ره‌کانی ده‌رمان و جگه‌ره‌و قیرتاوکردن و هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وان ده‌ربچێت، تاکار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئاسمانی کوردستانیشیان فرۆشتووه به کۆمپاکانی فڕۆکه‌وانی و بورجه‌کانی مۆبایل و ئینته‌رنێت، ئه‌سه‌ف له‌وه‌دایه له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا جیلێك گه‌وره‌بووه گۆشکراو به‌و تێگه‌شتنه، هه‌ر هه‌ڵپه‌و په‌لاماری زیاتری بۆ خۆی هه‌بێت و گوێ به هیچ ڕێساویاساو داب و دادپه‌روه‌رییه‌ك نه‌دات، هه‌مووی ئه‌و دروشمه‌ی به‌رزکردووه‌ته‌وه که ده‌ڵێت:
ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ر که‌س بۆ خۆی، ئیتر ئه‌وه ئاگره سووره‌یه‌و ئه‌مڕۆ له‌و به دووره و سبه‌ینێ شوێنه هه‌سته‌وه‌ره‌کانی گیانی دا‌غ ده‌کات، تا سه‌ر ئێسقان قه‌یران دوای قه‌یران خوێنیان ده‌کات به ئاو، تازه کار له کار ترازا کێ ده‌توانێت رێڕه‌وی سه‌قه‌تی 30 ساڵ گه‌وجێتی و سته‌م راست بکاته‌وه، ئیتر ئه‌م باره سه‌خته رۆژ دوای رۆژ باری سه‌ر شانی نه‌وه‌کانی داهاتوو گرانتر ده‌کات و رووبه‌رووی چه‌ندان ده‌ردو کێشه‌و قه‌یرانی بێ چاره‌سه‌ریان ده‌کات، کوا دڵسۆزێك یان دانیشمه‌ندێك ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌مان بدات به گوێداو له ده‌وری کۆبینه‌وه‌و پێکه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بده‌ین؟ هه‌ر بۆ نموونه ئه‌وه‌ی ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به 4 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌می چه‌ورده‌که‌ن و قوڕو قه‌پی پێده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش که له بنی بنه‌وه‌یه‌و هیچ مافێکی نییه پلیشاوه‌ته‌وه‌و که‌س گوێی لێناگرێت، ئیتر کوا ڕێگه‌چاره، کۆمه‌ڵێك که‌سی ناحاڵی سه‌نته‌ری به ناو رۆشنبیرییان کردووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن مانای رۆشنبیریی چییه؟ ناوبه‌ناو لیره‌و له‌وێ ئه‌وه‌ی رۆشنبیری راسته‌قینه بوون په‌ره‌ی عومریان هه‌ڵده‌وه‌رێت و که‌س پێی نازانێت، ئیدی که‌س نا‌بێت شوێنیان پڕ بکاته‌وه، به‌م جۆره کۆمه‌ڵگا ده‌بێت به له‌وڕگایه‌کی ترسناك و تاریك و به که‌س سه‌ره‌داوی راستی نابینرێته‌وه.
تا سه‌رتان له‌وه زیاتر نه‌یه‌شێنم و بیرم نه‌چێت که ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو و هه‌وێنی ئه‌م نووسینه‌م بوو بریتی بوو له چه‌ند تێکستێکی جوانی شیعریی که له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان دا له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا به‌رچاوم که‌وتن و شادمانیان کردم، هه‌رچه‌نده ده‌نگه‌کان بزرن به‌ڵام کاری نایاب و جیاواز له دووره‌وه دیاره، وه‌ك ده‌قه‌کانی: (بە هاريش ده ستي له كوشتني گوڵدا هه يه، ئەو پرتەوبۆڵەیەت لەچیە؟، ئێمه له مێژه مردووین هاوڕێ)…هتد، ئه‌وا زوو تێده‌گه‌ین چۆن به بێده‌نگی شیعر شۆڕشی خۆی ده‌کات و هیچ پێویست به هات و هاوارو ناو‌و ناوبانگ ناکات، ڤێجا ئه‌گه‌ر به‌س ئه‌م ده‌قانه له رووه جیاوازه‌کانی شیعره‌وه به‌راورد بکه‌ین به زۆربه‌ی شیعره زۆروبۆر و ساده و دووباره‌کانی که رۆژانه میزاجمانی پێ تێکده‌درێت ئه‌وا زوو ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی که چۆن ئه‌م نموونه‌یه به زه‌قی باری شێواوی سه‌رجه‌م بواره‌کانی تری ژیانی کۆمه‌ڵگا ده‌نوێنێت و شیکار ده‌کات، ئه‌وسا ده‌زانین چ گه‌نده‌ڵییه‌ك له پشت ناوزه‌دکردنی ئه‌و که‌سانه‌وه‌یه به شاعیر‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعره‌کانیانه، ئیتر منیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا بڵێم با که‌مێك پشوو بده‌ین له زه‌مه‌نێکدا و چی تر شیعری تێدا نه‌نووسرێت، تا هیچ نه‌بێت زیاتر به‌ره‌و دواوه پاشه‌کشه نه‌که‌ین..
مامۆستا مەریوان مەسعود ..ئەرێ هه ربەڕاستی، ئەم پڕۆژەیە هی جەنابتە !؟
دکتۆر: مەولود ئیبراهیم حەسەن/ ٢٦/٦/٢٠١٩- هه ولێر
بۆ ئەوەی ڕاستیەکان ون نەبن .
بەڕێزان ..زیرەکدۆستان و خوێندەوارانی خۆشەویست برای بەڕیز( مەریوان مە سعود ) ڕۆژی ١٢/٦/٢٠١٩ لە ڵاپەڕەی فەسبوکەکەی خۆی بە بۆنەی درچوونی کتێبی—حەسەن زیرەک ..چریکەیەک بۆ شادی — ئەم هه واڵەی بڵاو کردەووتەوە ( حەسەن زیرەک لە کتێبێکی نەوازەدا – مەریوان مەسعود –ئەمڕۆ… کتێبی (حەسەن زیرەک ..چریکەیەک بۆ شادی )، کە یەکێ لە پرۆژە گەورەکانی ژیانم وئامادەکردن وسەرپەرشتی لە لایەن بەندەوەیە…لە چاپخانە گەڕایەوە …یەکێکە لە سەرچاوە پڕزانیاریەکان لەسەر زیرەک…١٠٨٠لاپەڕەی قەبارەگەورەوبەچاپیکی ناوازەوموجەلد دەرچوو…لە سەر ئەرکی هاوڕیی بەڕیزم د. هه ڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سڵێمانی چاپکراوە . هه موو ئازیزان بانگهێشت دەکەم لە یادی حەسەن زیرەک لە سەعات ٦ی ئێوارەی ڕۆژی ٢٦/٦/٢٠١٩لەناو جەرگ ەی سەرای سڵێمانی ئامادەبن ونوسخەی خۆتان بەدەست بێنن…دوایی گلەیی نەکەن و هه مووتانم خۆش دەوێت …لە شاری هه ولێرودواتر ئەگەر خوایاربێت، لە شاری بۆکان-یش مەراسیم بۆ کتێبە کە دەکەین .) لەگەڵ ئەم هه واڵە دوو وێنەی بەرگی کتێبەکەی داناوە .

سەرەتا..
ساڵی پار چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی یادی ساڵفەوتی هونەر مەند (حەسەن زیرەک) بکرێتەوە ، برای بەڕێز مامۆستا (سەرکەوت ئەمین) پەیوەندی کردوو فەرمووی 🙁 دکتۆر تۆ بانگهێشت کراوی بۆ یادی زیرەک و یەکێکیشن لە و کەسانەی بە م بۆنەیەوە ڕیزتان لێ دەگیرێ .، لە بەڕێوە بەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەرو وەرزشی سلێمانی من ڕاسپێردراوم ئاگادارت بکەمەوە .) هه واڵێکی زۆر خۆش بوو، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەری سلیمانی بە یادێکی گەورەو شایستە یادی زیرەک دەکاتەوەو زیرەکدۆستان کۆدەبنەوەو منیش بانگهیشت کراوم .زۆر دڵخۆش بووم ، بەداخەوە دواجار بە هۆی باری تەندورستیمەوە بۆم نەکرا ئەو ڕۆژە لە شاری سلێمانی و لە خزمەت زیرەکدۆستانبم . ئەمڕۆژە یەکێک بوو لە ڕۆژە ناخۆشەکانی ژیانم ، کە نەمتوانی ئامادەبم . پاشتر بەدرەنگەوە چوومە سلێمانی بۆ ئەوەی سوپاسی بەڕێزان بکەم کە بەرامبەر بە ئێمە لوتفیان نواندووە و لە بەڕێوە بەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەر ی، بۆ یەکەمجار لە نزیکەوە برای بەڕێز بە ڕێوە بەری گشتیی ڕۆشنبیریی مامۆستا (بابەکر دڕەیی ) م بینی، بینیم پیاوێکی خاکی و شارەزاییەکی زۆری لە ژیان و هونەری زیرەک هه یەو بەڕێزێکی زۆرەوە سەیری کەسایەتی و هونەری زیرەک دەکات ، هه ر لەو یەکتر بینینە گوتی: ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی باشتر لە ئەمساڵ یادی دەکەینەوە .
هه واڵێکی و فرسەتێکی جاک بوو بۆمن و گوتم : بەڕێز مامۆستا پرۆژەیەک هه یە دەکرێ چاپی بکەن؟ گوتی ؛ پرۆژەی چی ؟ گوتم ..چاپکردنی چوار کتێبە کەمن دەمێکە دەمەووی چاپیان بکەم و بۆم نەکراوە .گوتی: کتێبەکان چیین؟ گوتم : جوار کتیبەو یەکەمیان – چریکەی کوردستان – ەکەی حەسەن زیرەک خۆیەتی کە ساڵی ١٩٦٦ جاپکراوە .
دووەمان : دووبەرگی کتێبی – حەسەن زیرەک وهه ندێک لە بەسەرهاتەکانی – جەلالی میرزاکەریم خۆشناوە ، کە چوار ساڵ لە نزیکەوە لە گەڵ زیرەک ژیاوەو بابەتی زۆر گرنگ و جوانی نووسیوە .سێیەم : کتێبەکەی خۆمە – ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت ؟ – گوتی: زۆر باشە بە زووترین کات بیانهێنە و سەرچاو چاپیان دەکەین . ئەو ڕەزامەندیەی زووەو ئاسانەی مامۆستا بابەکر دڕەیی بە چاپکردنی کتێبەکان بۆمن خۆشیەکی تر بوو ..بێ وێنە ! من ١٦ ساڵ بوو هه وڵمدەدا ئەم چوار کتیبە بەیەکەوە چاپ بکەم ! بەداخەو بۆم ڕیکنەدەکەوت . ساڵی ٢٠١٢ کە کتێبی -ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ – لە
دەزگای بەدرخان بڕیاری چاپکردنی درا ، داوام لە ( دەزگای بەدرخان ) کرد هه رچواریان پێکەوە چاپ بکات ؛ بەداخەو بەهوی کەمتوانایی دارایی گوتیان دکتۆر ئێستا بۆ مان ناکرێ . دواتریش چەند جارێک و لە چەند شوێن و لە گەڵ چەند بەڕێزێک هه وڵمداوە سەرکەوتوو نە بووم . کە گەڕامەوە هه ولێر بەزووترین کات و بە جوانترین شێوە هه رچوار کتێبم کۆپی کردوو لە گەراج وبە تەکسی بۆ برای ەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی سلێمانی جەنابی ( بابەکر دڕەیی) م ناردوو ..ئەم نامەیەشم بە دەسخەتی خۆم بۆ نووسێ :(سڵاو مامۆستای خۆشەویست بابەکر دڕەیی – هیوادارم شاد‌و ئاسودەبن وسڵاوم بۆ تەواوی مامۆستایانی خۆشەویست ..- برای بەڕیزم ئەوە کۆپی هه رچوار کتیبم بۆناردن ، ئەگەر بتانەوێ بۆ ساڵی داهاتووکارێکی نەوازە بۆ یادی زیرەک بکەن.. لەوە باشترنابێت ئەم کتێبانە چاپ بکەن . برام ئەگەر کتێبەکەی منتان پێ زیاد بوو، قەیناکا تکایە ئەوانی تر چاپ بکەن ،ئەگەر بڕیاری دواجارتان دا بۆ چاکردنیان تکایە ئاگادارم بکەنەوە ، من خۆم دەمەوێ سەرپەرشتی چاپ و پیشەکی وڕوونکردنەوەیان بۆ بنووسم. – سڵاوی دووبارە – براتان مەولود ئیبراهیم حەسەن – ١٧/٨/٢٠١٨ هه ولێر )کۆپیەکەی ئەو نامەیەم لایە.
ئەو بڵێم کە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی هه رئەوڕۆژە گوتیان دکتۆر بۆکاروباری چاپکردنی کتێبەکان وبەدواداچوونی پەیوەندی بە کاک(مەریوان)ەوە بکەن. من جاری یەکەمم بوو لە نزیکەوە مامۆستا مەریوانیشم دەبینی، ژمارە موبایلەکانمان گۆریەوە .
لە وماوەیەدا چەندجارێک بە هۆی ماسنجەرو موبایلەوە بۆ سۆراغی کتێنەکان پەیوەندیم بە بەڕێز مەریوان مەسعودەوە دەکرد !بەداخەو هه ستم کرد کاک مەریوان هه ڵسو کەوتی جۆرێک خۆ تەریکگرتنی پێوەیە ودەیەوێ بەىێ من کارەکان بکات ! بۆ ئەوەئ بە برایانە ئاگاداری بکەمەوە ئەو نامەیەم لە ڕۆژی ٢٣/٢/٢٠١٩ بۆ مامۆستا بابەکر دڕەیی و کاک مەریوان نووسێ :(سڵاو مامۆستای بەڕێززۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەت ودەست و چاوتان خۆش بێت، بەو هیوایەی دوجار کارێکی جوان و شایستە دەربچێ و هه موو لایەک شانازی پێوە بکەن.
دەستی برای بەڕێزم مامۆستا بابەکرخۆش بێت بۆ نووسینی پێشەکیەکەی و بۆ جەنابیشت هه رنووسێنێکی بە پێویستی دەزانی وپێت باشە .زۆر سوپاس کە دیدارەکەتان داناوە وکتێبەکان بە وێنەکانەوە وەک خۆی لاپەڕەسازیی دەکەن و فارسیەکانیش چاککراون، ئەمانە هه مووی دڵخۆشیان کردم .ئەگەر کتێبەکە تەواوبووئاگادارم بکەنەوە من دێم‌و دواجارزۆر بە پێویستی دەزانم پێش ناردن بۆ چاپکردن کتێبەکان ببێنم . جارێکی تر سوپاس بۆ هه موولایەک . گیانەکەم بەڕێزتان دەزانن من ئەوە زیاتر لە سی ساڵە دووبەرگەکەی میرزاکەریمم هه ڵگرتووە و نزیکەی بیست ساڵیشە کتێبەکەی زیرەکم لایە و دەساڵێش دەبێت من لێکۆڵینەوەی – ساواک بۆچی زیرەکی کوشت – م نووسێوە . ئێستاش دوو کتێبی ترم کە چاپ نەکراون لە سەر زیرەک نووسیوە ، لە ماوەی رابردوو چەند جارێک هه وڵم داوە ئەم چوار بەرگە چاپ بکەم لە ژێر ناوی – بەرەو زیرەکناسیی – هه رلە کتێبەکەش پێشەکی تێدایە بەناوی – زیرەکناسیی – واتە من بە لێکۆڵینەوە تەمەنێکە خەریکی ژیانی زیرەکم و تا ئێستا چەندین چاو پێکەوتنی ڕدیۆیی وتەلەڤزیۆنی و ڕۆژنامەییم لە بارەوە کردووە ، واتە کارکردنی من لە سەرژیانی زیرەک بە پڕۆژەو لێکۆڵینەوەیە .
دەمێکە ئاواتەخوازی کارێکی ئاوابووم .زۆر سوپاس کە دواجار مامۆستا بابەکر پێشنیارەکەی ئێمەی قبوولکردووخستیە بواری کارتێداکردن . بە بوونی ئێوەی بەڕێزیش کارەکە دەوڵەمەند تر بوو. خۆشحال دەبن بە هه موو کارێکی شیاوبۆ هونەور مەندێکی گەورەوهونەری کوردیمان .بکەین …شاد‌و سەرکەوتووبن و ڕێز‌و سڵاوم بۆ جەنابت و کاک هونەرو مامۆستا بابەکری بەڕێزکە ڕەزامەندیی ئەو بەڕێزە وەک بەرپرسێک گیانی بە بەرکارەکە ی هه موومن کرد ..تەمەندرێژوبەختەوەربن هه میشە ..براتان مەولود )
من هه ر نامەیەکم دەنووسی بۆ مامۆستا بابەکردڕەیی بەڕێوە بەری گشتیی ڕۆشنبیریی وکاک مە سعودم دەنووس، نازانم تا چەند مامۆستا بابە کر ئەم نامانەی دیون !!کاک مەریوان وەڵامی ئەم نامەیەی نەدایەوەو هه ر هه واڵێکی کتێبەکەشم لێ دەپرسێ بە جۆرێک وەڵامی دەدایەوە زۆر ناڕوون بوو .بۆ نموونە :
من ڕۆژی ١٣/٢/٢٠١٩ هه واڵی کتێبە کە دەپرسم ! مامۆستا مەڕێوان ئاوا وەڵامم دەداتەوە ( مەریوان مەسعود :وەڵڵا دکتۆر گیان دیزاینی تەواوبووە لە هه ڵەچنی ئەخیرە ،لەوانە یە لەم یەک دوو ڕۆژە بینێرین بۆ ایران بۆ چاپ .)
-١٣/٢ لەوانەیە لەم یەک دوو ڕۆژەبینێرین بۆ ایران بۆ چاپ –
لە ٥/٣/٢٠١٩ پاش ٢٢ ڕۆژ من دەمەوێ بچم بۆ سلێمانی و هه واڵی کتێبەکانم لە کاک مەریوان پرسی ؟ کاک مەریوان مەسعود ئاوا وەڵڵامم دەداتەوە :(سڵاو کاک دکتۆر بە خێر بێیت ، بەس هێشتا نەگەڕاوەتەوە لەوانەیە لەدوای یەک شەممە بگەڕێتەوە ، هه رکاتێ هاتی بەخێر بێ‌ی.)
-٥/٣ هێشتا نە گەڕاوەتەوە لەوانەیە لە دوای یەک شەممە بگەڕێتەوە –
من لە ڕۆژی ٨/٣/٢٠١٩ بۆ کاک مەریوان دەنووسم ، بەیانی دێم بۆ سلێمانی . مامۆستا مەریوان ئاوا وەڵام دەداتەو : (بۆ کتێبە کە هێشتا تەواو نەبووە و وەعدەوایە هه فتەی داهاتوو تەواو بێ )
-٨/٣ بۆ کتێبەکە هێشتا تەواو نەبووە و وەعدەوایە هه فتەی داهاتوو تەواو بێ -.
من لە ٢٤/٣/٢٠١٩ دەپرسم کتیبەکە گەیشتە کوێ ؟ مامۆستا مەریوان بەدرەنگەوە ئاوا وەڵام دەداتەوە: (مامۆستا شەوباش ببورە مەشغولم. بەس کتێبە کە هه مووی تەواو بووە و تەنیا بەرگی ماوە ئەویش تەواو بێت دەینێرین بۆ چاپ ).
-لە ٢٤/٣/٢٠١٩ کتێبەکە هه مووی تەواو بووە وتەنیا بەرگی ماوە ئەویش تەواو بێت دەینێرین بۆ چاپ –
من لە ٢٨/٣/٢٠١٩ چوومە سڵێمانی و بەقسەی مامۆستا دەبوایە کتێبەکە لە بەرگ بۆ بەرگ تەواو بووبێت ، کەچی نە بەرگی تەواو ببوو نە وتاری بەڕێز بەڕیوەبەری ڕۆشنبیریی گشتی مامۆستا بابەکر دڕەیی و نە نووسینەکەی مامۆستا مەریوان خۆی لە گەڵ لاپەڕەکانی تر نەبوون ، من پێم خۆش بوو کتێبەکە بەتەواوی ببێنم و دوا لاپەڕەسازیی و بەرگ بزانم چۆنە ! کارم بەوە نەبوو بەڕێزان چی دەنووسن ئەوان خۆیان دەزانن چی دەنووسن هه رتەنیا بۆ ئەوەم بوو دوا ئامادەکردنی پڕۆژە کە ببێنم ، بۆ پێداهاتنەوەی چوار بەرگەکەی خۆم دوو شەو مامەوەو ئەوە جاری چوارەمم بۆ من تەنیا بۆ کاری ئەم پرۆژەیە دەچوومە سڵێمانی هه رجارەی شەوێک و دوو شەو دەمامەوە .بەداخەو مامۆستا هیچ جارێک وای نەکرد من دوا بەرگ و تەسمیم ببێنم .
ئەگەر سەرنج بدەن لە – لە وانەیە لەم یەک دوو ڕۆژی تر دەینێرین بۆ چاپ بۆ ایران-ی ڕۆژی ١٣/٣ولە گەڵ – تەواوبووە دەینێرین بۆ چاپ لە ڕۆژی ٢٨/٣/٢٠١٩ دا کە ٤٥ ڕۆژی نێوانە ! !
دواجارلە ١٢/٦/٢٠١٩ کە کاک مەریوان هه واڵی چاپکردنەکەی بڵاوکردەوە ، نووسی :(ئەمرۆ..کتێبی (حەسەن زیرەک..چریکەیەک بۆ شادی ) کە یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی ژیانم و ئامادەکردن و سەرپەرشتی لە لایەن بەندەوەیە ..لە چاپخانە گەڕایەوە ..) من ئەو ڕؤژە لە سلێمانی بووم ، بە تەلەفۆن داوام لە کاک مەریوان کرد دانەیەکم دەست بکەوێ ، فەرموویان( تەنیا یەک دانە لە چاپ درچووە ، لە ڕۆژانی دادێ دانەیەکت بۆ دەنێرم!! ) سەیرکە دەنووسێ – لە چاپخانە گەڕایەوە – هه روەها ئامادەی بڵاوکردنەوەیەتی داوا لە خۆشەویستەکانی دەکات ئامادەبن و بێ بەش نەبن . کەچی من دانەیەکم دەست ناکەوێ ؟ گوتی لە م ڕۆژانە بۆت دەنێرم ، نەینارد ! من داوام لە برایەک کرد لە سڵێمانی دانەیەکم بۆ پەیدا بکات ؛ ئەوێش هه ردوای لە مامۆستا مەریوان کردبوو ! لە وەڵامدا گوتبووی ؛( دابەشی ناکەین تا ڕۆژی ٢٦/٦/٢٠١٩ .) وەک دەبینن لە هه موو قۆناخەکانی کارکردن لە چاپکردنی ئەم پڕۆژەیە ، کاک مەریوان بە جۆرێک هه ڵس و کەوت دەکات کە پڕۆژەکە شێر حەلالی بەڕێزیان بێت و من هیچ پەیوەندیەکم بە پڕۆژەکەوە نربێت ! برای بەڕێز بۆچی ؟؟.
بەڕێزان زیرەکدۆستان ..ئێوە دەزانن کەمترین مەرجی بوونی پڕۆژە ئەوەیە کە .١-پلانی دیاری کراوی هه بێت .٢-ماوەی دەستنیسانکراوی بۆ داندرابێت .٣- بەردەوام کاری بۆ بکریت .٤- ئەنجامێکی دیاری کراو لەبەرچاوبێت .
مامۆستا مەریوان زۆر بە ڕوونی دەنووسێ : کتێبی (حەسەن زیرەک ..چریکەیەک بۆ شادی )کە یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی ژیان و ئامەدەکردن وسەر پەرشتی لەلایەن بەندەوەیە..) ئێستا ئەگەر ڕاستە پڕۆژەی ژیانی مامۆستا یە ، من ئەم پرسیارانە دەخەمە بەرچاوی ئێوەو بەڕێزیان و چاوە ڕێی وەڵامی کاک مەریوان دەبین.
یەکەم : ئەگەر پڕۆژەی ژیانتە بۆچی ساڵی پار چاپت نەکرد ؟ یان بۆچی بڵاوت نەکردەوە کە ساڵی داهاتوو – ئەم پڕۆژەیەی ژیانت – دەکەیە دیاری بۆ ئەوانەی کە خۆشت دەوێن ؟
دووەم:ئەگەر پڕۆژەی ژیانتە ، تا ئێستا لە هیچ یەک لە دەزگا میدیاییەکان هه واڵی ئەم پڕۆژەی ژیانتەت بڵاوکردووتەوە پێش ئەوەی پڕۆژەئامادەکەی ئێمە لە ڕۆژی ١٧/٢/٢٠١٨ بیتە بەردەستت؟
سێیەم:ئەگەر پڕۆژەت بۆ هونەرمەند حەسەن زیرەک هه یە..تا ئێستا چەندو نووسین وتار‌و لیکۆڵینەوەو کتێبت بۆ نووسیوە و بڵاوکردووتەوە ؟
چوارەم : تا ئێستا چەند چاوپێکەوتنی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی و ڕۆژنامەیی و گۆڤار‌و سایتە ئەلیکترۆنیەکانت لە گەڵ کراوەو چۆنت باسی زیرەک کردووە ؟
پێنجەم : بۆ ئەم پڕۆژەیە چاوپێکەوتنت لەگەڵ چەند لەو بەڕێزانە کردووە کە ئاگاداری ژیانی زیرەک بوون و لە نزیکەوە لەگەلی ژیابوون ؟
شەشيم ؛ چەند کۆڕ‌و سمینارت بۆ ئەم مەبەستەو پڕۆژەکەت ! گێڕاوە ؟
برای بەڕێز مامۆستا مەسعود ..ڕاستیەکە ئەوەیە کە – پڕۆژە گەورەکەی ژیانت- ئەو کاتە دەستی پێ‌کرد کە چوار بەرگە کتێبەکەی ئێمەت بە ئامادەیی هاتە بەردەست .ئەو چوار کتێبەی کە بناخەی – پڕۆژەی بەرەو زیرەکناسیی – ئێمەبوو ، ئەو پڕۆژەیە لای ئێمە مێژووێکی دریژی هه یەو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ کە لە م ساڵە بەدواوە من نووسینەکانی خۆم دەربارەی – هونەرمەند حەسەن زیرەک – بە ئەلقە لە (هه فتەنامەی بەدرخان ) بڵاوکردەوەو یەکەم ئەلقە لە ژمارە ١٤٢ی ڕۆژی ٨/٦/٢٠١٠لە ژێر ناوی (حەسەن زیرەک ژیانێک پڕاوپڕ لە دا‌هێنان ، لێوان‌لێو لەدەربەدەری !؟) کەوتە بەر چاوی خوێندەواران و زیرەکدۆستان .ئەم بابەتە پڕۆژەی کتێبێکە هێشتا وەک کتێب بڵاو نەکراوەتەوە .چونکە کتێبی ( ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت ؟) لە چاپکردندا پیشکەوت .ئەوە جگە لەوەی کە لە دوساڵ لەوەپێش کتێبی ( زیرەک هونەرمەندێکی ئەفسانەیی ) م نووسی کە ئەم کتێبە زیرەک بە منداڵان دەناسێنێ و نیازوایە وێنەکانی دەستکردی هونەرمەندێک بێت .
ئێستا داوا لە مامۆستا مەریوان دەکەم لە گوگل و یوتیوب دا بەدوای نووسین و ڤیدیۆی چاوپێکەوتنەکانم دا بگەڕێ ، کە لە بارەی زیرەکەوەن و بابزانێ چی هه یەو چی دەبێنێ ؟ . چۆن من بەدوای بابەتەکانی ئێوەداگەڕام تەنیا هه واڵی – پڕۆژەی ژیان- تانم دۆزیەوە . ئەو پڕۆژەیەش – داگیرکراوو شێویندراوی پرۆژەی – بەرەو زیرەکناسیی – ئێمەیە . من کە ئەو کتێبانەم باسکرد بەڕێزتان جگە کتێبەکەی من ، نەک نەتخوێندبوونەوە هه رناوێشت نەبیستبوون ! چونکە ئەگەر خوێندبووتانەوەو خاون پڕۆژەبان ، ئەوا ئەو کتیبانە زۆر پرزانیارین و ئێوەش ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندو نووسەرن ، حەتمەن کارێکتان لەسەر دەکردن و زانیاریەکتان لێ هه ڵدەوێنجان!
بڵاوکردنەوەی هه واڵی چاپبوونی کتێبە نەوازەکە :
ئەگەر هه رکەسێک ئاگاداری سەروبنی مەسەلەکە بێت ، ئەوا چاک دەزانێ کە ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەی گەورەی ژیانی ئەو بەڕێزە نیە و مافی ئەو بەڕێزە لەو پڕۆژەیەدا تەنیا – سەرپەرشتی کردنی چاپ بوو – مافی ئەوەشی هه یە نووسێنێک بنووسێ ، خۆئەگەر نووسین و لێکۆڵینەوەشی لەبارەی زیرەکەوە هه بوا دەیتوانی ئەویش بڵاوی بکاتەوە .ئەوەی ئەو بەڕێزە کردوویەتی ناحەقیەکە بەرامبەر بە پڕۆژەکەی ئێمە. چۆن جگە لە بیرۆکەی پڕۆژەکە من خۆم کتێب و لێکۆڵینەوەم لەناو پڕۆژەکە دایە و خۆم لە نامەکەدا بۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی مامۆستا بابەکر نووسیومە من خۆم دەمەوێ سەرپەرشتی چاپی بکەم و پێشەکی بۆ بنووسم ! ئاخر من خۆم هێشتا زیندووم بۆچی بەڕێزێک بەم شێوەیە پڕۆژەکەم لەبارببات ؟! ئەوا جگە لەوەی کە ئەم ناحەقیەی بەرامبەر بە ئێمە کردووە ، سەیرکەن چؤن خۆی کردووە بە خاوەنی تەواوی پڕۆژەکەو بە ڕاناوی ( من ) قسە دەکات و هیچ هێمایەکی بۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوە بەڕایەتیەکە نە کردووە و خەریکە کتێبەکە بەسەر ئەوانە دا دەبەخشێتەوە کە خۆشی دەوێن . باشە مامۆستا مەریوان چاک دەزانێ ئەگەر من پێشیازم نەکردبوایەو بەڕێز بەڕێوەبەرێ گشتی ڕؤشنبیریی ڕەزامەندی چاپکردنی دەرنەبریبوایە ! ئێستا پڕۆژەیەک هه بوو بە ناوی – پڕۆژەی ژیانم – ی مامۆستا مەریوان ؟؟.
لە کۆتاییدا :
ئەوەی ڕاستی بێت من کە داوام لە بەڕێز مامۆستا( بابەکر ذڕەیی )کرد ئەو پڕۆژەیە چاپ بکات.. هێندە گەرم و بە دڵسۆزی و بەڕێزەوە رەزامەندی دەربڕێ زۆر شادی کردم و منیش بە هه مان شێوە کتێبەکانم خستە بەردەست وبۆیە بەهیچ شێوەیەک چاوەڕێ نەبووم ئەنجامێکی ئاوای لێبکەوێتەوە ، ئێستا ش داوا لە بەڕێزیان دەکەم کە هه رچوار کتێبی کۆپی کراوو سیدی کتێبەکانم پێبدەن و من لە داهاتوودا پڕۆژەی خۆم دەژێنمەوە و بەردەوام دەبن لە سەر پڕۆژەی زیرەکناسیی خۆم .
هه لەیەکی هونەری :
من تا ئێستا ٢٦/٦/٢٠١٩کتێبە جاپکراوەکەم نەدیوە ، بەڵام؛ وەک باس دەکەن بە دوو بەرگ و ١٠٨٠ ڵاپەڕە چاپکراوە ، واتە کتیبەکان وەک کۆبەرهەمی نووسەرێک بن ئاوا چاپکراون ! ئەمانە کتێبی جیا جیان و هه رکتێبە سەربەخۆی خۆی هه یەو پیویست بوو ، کەسایەتی نووسەرو کتێبەکان بپارێزراوبان و هه رحەوتیان بە پاکێتێکی حەوت کتێبی بڵاوبکردایەتەوە ، چۆن کتێبی زیرەک جیایە لەگەڵ هی میرزا کەرێم و میرزا کەریمیش لە گەل من و هه روەها ..
دواجار لە دڵەوە پێرۆزبایی لە خوێندەوارو زیرکدۆستان و ڕوح زیرەک دەکەم ، بە بۆنەی دەرچوونی ئەم کتێبانە – لە گەڵ هه مووئەم ناهه قیە –ش کە بەرامبەر بە ئێمەو پڕۆژەکەمان کراوە و سوپاسئ هه موو ئەو بەڕێزانەش دەکەم کە بە دڵسۆزیی و هوشێاریەوە بە هه رشێوەیەکبۆیان دەکرێت خزمەت بە هونەرو کەسایەتی زیرەک دەکەن
..
…خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئیشقی سافی هیرانی شاعیر سه‌ردار جاف
شاعیری ( ته‌سه‌وف و خواپه‌رستی ) و ( خۆشه‌ویستی و ئیشق ) ی دولبه‌ر ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كی دیار و دره‌وشاوه‌یه له نێو ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی و ناكرێ كه باس له شیعری كلاسیكی بكرێ كه‌سێكی وه‌ك ڕه‌وانشاد سافی هیرانی له یاد بكرێ، ته‌نانه‌ت له نێو هونه‌ری میلۆدی كوردیشدا وشه‌كانی ده‌بریسكێنه‌وه، بیر و هزرێكی به‌رفره و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وین و ئیشق و سوتان و پوكانه‌وه بۆ دولبه‌ره‌كه‌ی، وشه‌كانی له نێو ئاوازی كوردیدا ڕه‌نگینتر به ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌م بواره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه، بیری و خه‌یاڵی ئێمه‌ی هه‌میشه بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆمان بكه‌ین، (( ئه‌ی موتریبی حه‌ریفه )) ی ڕه‌وانشاد تایه‌ر تۆفیق له خه‌یاڵدانی سافی هیرانییه‌وه هه‌ڵقوڵابێ ئه‌وا ئێمه‌ین له سه‌ر زارمان هه‌رده‌م ده‌یڵێینه‌وه یادی خاڵه تایه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه وه‌لێ له به‌ر ئاشنا نه‌بوونمان یان بێ په‌رواییمان كه‌متر كاكی هیرانی به هزرماندا دێته‌وه، یان كه په‌رچه‌م و ئه‌گریجه خاوه‌كه‌ی عه‌لی مه‌ردانی ڕه‌وانشاد جۆش و خرۆشمان ده‌دا و به دوژمنی دینی ده‌زانین، ئه‌وه شیخی سه‌نعانی كورده كه به پاكی و جوانی و به‌رائه‌ته‌وه له وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی دولبه‌ره‌كه‌یه‌تی ، سه‌رباری ئه‌و ته‌كییه و موریدچاكییه‌ی خواپه‌رستی قایله به‌و ڕێچكه باوه‌ی دژ به دینه‌كه چونكێ دولبه‌ره‌كه‌یشی لا شیرین و خۆشه‌ویسته، قایله به‌وه‌ی ئه‌و په‌رچه‌مه به سه‌ر كوڵمه‌كانیدا په‌خش بێت و پۆپه‌شمینێك بێت به سه‌ر گه‌ردنیدا شۆڕبێته‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌و حاڵه‌ته هۆگرییه‌ی هیرانی كه له نێو زیكر و ته‌هلیله و خوداپه‌رستییه‌وه حاڵگرتوو بێ، كه‌چی نه‌یتوانیوه له‌وه‌سفی دولبه‌ره‌كه‌ی دا كه‌مته‌رخه‌م بێت و وه‌ك خۆی وه‌سفی نه‌كات، به جوانی و روونی ده‌قاوده‌قی وه‌ك خۆی له ئه‌ندێشه و نوسینه‌كانیا وێنای كردووه.
ئه‌گه‌ر به وردی دیقه‌تی ده‌قه‌كانی شاعیر بده‌ین ده‌زانین ئایین و خۆشه‌ویستی و ئیشقی یاره‌كه‌ی وه‌ك دوو هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاوته‌ریب بوون و له تای یه‌ك ته‌رازوودا ڕایگرتوون و یه‌كسانی كردووه. وه‌ك بۆماوه‌ییش ( میرات مانه‌وه ) له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و ڕێچكه و ته‌ریقه‌ته‌وه له نێو كوڕ و كوڕه‌زاكانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه كه ته‌نها كه‌سێك جێنشینی گرتووه و درێژه‌ی به‌و ته‌ریقه‌ته ئاینییه‌ی ده‌دات. كه لای مورید و ده‌روێشانی ( كاكی هیرانی ) له شای ئێران به هه‌یبه‌تتر و قیمه‌تدارتر بووه لایان، ئه‌مڕۆیش ئه‌و ڕێگای ون نه‌كراوه.
ئیشق و ئه‌وین و دلگیرۆده‌یی شۆخه‌ژن له دڵی شاعیردا ده‌ردێكی كاریگه‌ر بووه ده‌كارێ بڵێین ئالووده و نه‌خۆشی ئاشقه‌كه‌ی بووه، له ده‌قه شیعرییه‌كانی به جوانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، نمونه‌یش بۆ ئه‌م برینداری و نه‌خۆشییه‌ی ئه‌م به‌یته له غه‌زه‌لی / 1 كه ده‌ڵێ :
ڕۆژی عه‌یدان عاده‌ته ده‌ستی حه‌نایی كا ، مه‌گه‌ر
سا كه وابێ ، دێ به خوێنم په‌نجه‌كه‌ی ڕه‌نگین ده‌كا
ته‌ماشا چۆن له گه‌رمه‌ی خۆشی و كه‌یفسازی ته‌واوی خه‌ڵكی موسڵمان كه جه‌ژن ده‌گێڕن و شایی و لۆغانیانه و یاره‌كه‌یشی ده‌ستی خه‌نه‌به‌ندان ده‌كا، پێشوه‌خی گه‌ره‌كمه ئه‌وه بێژم كه خه‌نه‌به‌دان و خه‌نه گرتنه ده‌ست ده‌لاله‌تی ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ت و كۆست كه‌وتنه و هاتنی ڕۆژی جۆش و خرۆشییه، ده‌ڵێ كه له چه‌ژندا عاده‌ت بێ ده‌ست و پێ و په‌نجه‌كان خه‌ناوی بكات، كه ئه‌و بێ ئاگا بێ و له من و دڵی بۆم نه‌بێ و نه‌زانێ من چه‌ند دڵبرینم و خوێنم لێ ده‌چۆڕێ بۆ به خه‌نه ده‌ست و پێی جوان ده‌كا با بێت و به خوێنی برین و ئازار و نه‌خۆشی من كه تووشم بووه بۆ ئه‌و، با ده‌ست و پێ و په‌نجه‌كانی خه‌نه‌یی بكا… ئه‌وه‌مان ته‌نها وه‌ك نمونه‌یه‌ك هێنایه‌وه كه ئیشق لای سافی بۆته نه‌خۆشی و خوێنچۆڕاندن.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی ته‌مه‌نداران كه‌متر دیدی بده‌ینێ ئه‌وا له گۆرانییه پڕ سۆزدارییه‌كانی خۆشه‌ویستیدا دیاره كه گه‌نجانی ئه‌مڕۆ جۆش و خرۆشێكی دیكه‌یان به وشه و بیر و ئه‌ندێشه‌كانی شاعیر داوه ئه‌وه لای هێمن حوسێن به‌دی ده‌كرێ كاتێ میلۆدییه‌كه‌ی مه‌ردان ئه‌گریجه‌ی یاره‌كه‌ی هیرانی ئاویته‌ی چایخانه‌یه‌كی پڕ ئیشق ده‌كا له ته‌ك دۆمینه‌كردن و نێرگه‌له‌وه به یادی عه‌لی مه‌ردان بیر‌و خه‌یاڵه‌كانی شاعیر ده‌ڵێنه‌وه، سۆزێكی جوانتر و سه‌رده‌میانه‌تری پێ ده‌به‌خشێ، ئه‌مه‌یش ئه‌وه به گوێماندا ده‌چرپێنێ كه ده‌قه‌كانی شاعیر بۆ زه‌مه‌نێكی قه‌تیس كرا‌و نه‌بووه و نییه و نه‌وه دوای نه‌وه نوێ ده‌بێته‌وه، له ده‌نگی ڕه‌وانشادان عه‌لی مه‌ردان و خاره تایه‌ره‌وه بۆ عه‌دنان كه‌ریم و هێمن حوسێن زۆرێكی تر له هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش. ئه‌وه ئه‌گه‌ر پاكی و جوانی ئیشق بۆ دولبه‌ر نه‌بێ وا به‌رده‌وامی نابێ، ئا ئه‌وه‌یه خه‌سله‌تی جوانی ئاشقان.
لێره‌دا بۆ چوونێك زێتر ساغ ده‌بێته‌وه كه ده‌گوترێ : (( خۆشه‌ویستی كار و كرده و فه‌رمانی دڵه ، له قوڵایی دڵی مرۆڤه‌كانه‌وه چه‌كه‌ره ده‌كا به هۆی هه‌ر یه‌كێ له هۆكاره‌كانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، جا دیار بێ یان نادیار بێ ، ئه‌م حاڵه‌ته قه‌تیس كرا‌و نییه له نێو ڕه‌گه‌زێكی نێر یان مێ، ده‌كرێ له ژنه‌وه یا كچه‌وه بۆ پیاو بێ كه لای كۆمه‌ڵی كوردی پێچه‌وانه‌كه‌ی باوتره، ئیدی ئه‌م جۆره به‌ر له هاوژینی بوون بێ یان پاش هاوژین بوون، كه ژیان لێره‌دا ده‌بێته هاوته‌ریب و پێكه‌وه سوتماكی یه‌ك ده‌بن)). ده‌كارێ بێژین سافی خۆشه‌ویستی بۆ نادیار نه‌بووه بۆ كه‌سێكی دیار بووه و ده‌ستنیشانی ده‌كات كه سه‌رپۆش به سه‌ر نه‌بووه و له‌و سه‌رده‌مه‌یش ڕه‌نگه نه‌نگ بووبێ كاری له‌و شێوه بۆیه به دوژمنی دینی زانیوه كه‌چی له هیچ شوێنێكی ئه‌م ده‌قه پاشگه‌ز نییه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ڵكو به ته‌شویقتره‌وه باس له خۆشه‌ویستی ده‌كات. كه له دوا به‌یته بۆ ئه‌و یاره دوور له دینه‌ی ده‌ڵێ:
( سافی ) كه له خاكی ده‌ری تۆ دووره به قوربان
سه‌گ مه‌رگی نه‌بێ، هێنده چلۆن قابیلی ژینه …
كه‌واته سافی بۆ ئیشقێكی دیار و كچێكی شۆخ و نازداری نوسیوه و دیاری كردووه، گه‌رچی ئه‌گریجه‌كه‌ی دوژمنی دینه وه‌لێ هه‌ر پێی قایله و بێ وی ژینی قابیل نییه.
ئه‌وه‌ی ڕه‌وانشاد عه‌لادین سجادی باسی كردووه له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا له باره‌ی شه‌یدایی به جوانی سروشت و ده‌نگی باڵنده‌كان ، به پێی دیدگای سه‌رده‌می پێشوو و تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش باوه‌ڕبوونی هه‌ندی دیدی نوێخوازی و بوونیادگه‌رایی ئه‌وه جاڕ ده‌درێ كه ترس له سروشت گوازراوه‌ته‌وه بۆ ترس له ژن، كه‌سایه‌تی ژن له ئه‌فسانه و چیرۆك و سه‌ربورده كۆنه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی گرتووه، مێژووی مرۆڤایه‌تی خۆی له خۆیدا نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕوون و دیار و ئاشكرای ئه‌م په‌یوه‌ندییه پڕ مه‌ترسییه ده‌خاته ڕوو، ئه‌ز لێره‌دا به دیوێكی دیكه‌دا وه‌ك خویندنه‌وه‌ی ئه‌وی دی تێڕوانین و دید و بۆچوونه‌كه هه‌ڵاوێرد ده‌كه‌م، سروشت ئه‌و دیمه‌نه ڕه‌نگین و جوانه‌یه مه‌گه‌ر ته‌نها شاعیر به هه‌سته ناسكه‌كانی بتوانێ باسی بكات، له‌وێوه د‌رك به دیوه شاراوه‌كانی سروشت ده‌كات ده‌زانێ ئه‌و گوڵه پێویستی به خوێندنێكه جوانتر و لاف و گه‌زافی فانتازیانه‌تر بنوێنێ ، سافی هه‌ستی به‌وه كردووه بۆیه جێ بایخ بووه، ده‌نگی كه‌وی تێكه‌ڵ باخچه و باغی ئیره‌می ته‌كیه‌كه‌ی كردووه، له ته‌ك حه‌وز و ئاوه‌كه‌یدا جوانی زێتری خوڵقاندووه، له سروشت به خه‌سڵه‌ته جوانه‌كه‌یه‌وه فره حاڵی بووه و له مانا و مه‌غزا و چێژه‌كانی تێگه‌یشتووه، دونیای خۆی جوانتر و قه‌شه‌نگتر و ڕه‌ونه‌قدارتر كردووه ئاوێته بوون و شوبهاندنی دوو دونیا به یه‌ك نیگا ئه‌وه كارامه‌یی و سه‌لیقه‌یی زه‌مانی خۆی بووه، لێ ئاوا شاعیر ژن و سروشت له‌م گۆشه نیگایه‌وه یه‌ك ڕه‌نگ ده‌كا.
ئه‌گه‌رچی سافی هیرانی هه‌ندێ ده‌قی هاوشێوه‌ی شاعیرانی دیكه داڕشتووه وه‌لێ زیره‌كانه و ئه‌ندازیارانه بیناسازی و ته‌لاری وشه ریزبه‌ندی پێكاوه و باڵه‌خانه‌ی ده‌قی بونیادناوه، ناكرێ به وردی له سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ده‌قانه هه‌ڵوێسته بكه‌ین و شرۆڤه و شیكاری ورد بخه‌ینه ڕوو، لێ خوێنه‌ر بۆ خۆی هه‌ستی پێ ده‌كات و هه‌ندێ جار ئه‌و شاعیرانه‌مان به بیر ده‌هێنێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌و چوار خشته‌كی و پێنج خشته‌كیانه‌ی له سه‌ر ده‌قی شاعیرانی دیكه‌ی نوسیون، ده‌كارێ بڵێین وه‌رگیراو ( ئیقتیباس) و لاسایی كردنه‌وه‌ی ریتم و وشه و فۆرمی شاعیرانی وه‌ك : نالی ، سالم ، كوردی ، ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف و حاجی قادری كۆیی به بیر و ئه‌ندێشماندا دێنێته‌وه و په‌نجه‌كانیان به‌دی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر به وردی دیوانه‌كه‌ی هه‌وداهه‌ودا بكا ئه‌م بۆ چوونه‌ی له لا گه‌ڵاله ده‌بێت، كه‌چی به داخه‌وه ئه‌گه‌ر له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا جۆرێك له‌و لاسایی كردنه‌وه و ریتمه له ده‌قی شاعیران‌دا به دی بكرێ ، ئه‌وا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و تاوانی بۆ درێژ ده‌كرێت، وه‌رگرتنی ده‌قاوده‌قی ده‌قه‌كان خۆی له خۆیدا تاوانه یا وه‌رگرتن له زمانێكی دیكه‌وه ته‌نها وه‌رگێڕانه‌كه بێت و بیكاته داهێنانی خۆی ئه‌وانه ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌وه، به‌ڵام سافی هیرانی زیره‌كانه له‌و بواره توانیویه‌تی یاری به وشه و بیره‌كانی خۆی بكا و لێی ده‌رباز ببێ.
ئه‌وه‌ی ئێمه له دیوانه شیعرییه‌ی به‌رده‌ستماندا سه‌رنج و تیبینیمان كردووه، زۆربه‌ی ده‌قه شیعرییه‌كانی شاعیر له چوارچێوه‌ی ئیشق و ئه‌وینداریدایه، كه‌متر لایه‌نی ته‌سه‌وف و خودا په‌رستی به‌دی ده‌كرێت و به‌رچاو ده‌كه‌ون، جا نازانین بشێ هۆكاره‌كه ئه‌وه بێت ئێمه له‌م دوور ده‌ستییه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌مان به‌ر دید كه‌وتبێ یاخود بۆ خۆیش له بنه‌ره‌تدا هه‌روایه، ئێمه‌یش له‌م په‌راگه‌ندی و ئاواره‌یی و دوور ده‌ستییه‌وه هه‌ر هێنده ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ست و پێمان نه‌نگییه ئه‌و شیعره جوان و به سه‌لیقه‌یی نوسینه ئاوڕی كه‌م لێ بدرێته‌وه و زێتر شی نه‌كرێته‌وه ، هه‌ر چه‌نده ئێمه شیكاری وردی دانه به دانه‌ی ده‌قی شیعریمان نه‌كردووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زه‌مه‌نێكی زۆرتری گه‌ره‌كه هاوكات پێویستی به سه‌رچاوه‌ی شیكاری و شرۆڤه‌ی زانستیانه و ئه‌كادیمیانه‌ی فیكری و فه‌لسه‌فی و ده‌روونی هه‌یه، كه به داخه‌وه ئێمه له‌م رووه وه هه‌ژارین و ئاشنا نه‌بوونی زمانه‌كه‌یش كارێكی وای كردووه له‌و سه‌رچاوه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بێ به‌ش بین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوودا له بری ئه‌م شرۆڤه سه‌رپێیه خوێندنه‌وه‌ی وردی ده‌قه شیعرییه‌كانی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن ڕێ بدات و كۆسپ و ته‌گه‌ره ڕێمان لێ نه‌گرن.
لێره‌وه ده‌مانه‌وێ ڕووی نوسین و قسه‌مان بكه‌ینه ئه‌و قوتابییه ژیر و چالاكانه‌ی كۆلیژه ئه‌ده‌بییه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له پاڵ شاعیرانی دیكه‌ی كلاسیكی كوردی بایه‌خ به شیعره‌كانی سافی بدرێ ناكرێ شاعیرێكی واهه‌ست ناسك نادیده بكرێ، ده‌رگای توێژینه‌وه زانستییه‌كانیان بۆ كاكی هیرانی و ده‌قه‌كانی واڵا بكه‌ن، یا ده‌كرێ نامه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا ئه‌م شاعیره‌یش بگرێته‌وه و زێتر بایه‌خدار بكرێ، ئه‌نجامدانی كاری وه‌ها پێمان وابێ زیاتر شۆڕبوونه‌وه‌مان به مێژووی ئه‌ده‌بیات و شیعری كلاسیكی كوردی جاڕ ده‌دا.
به هیواین توانیبێتمان ئه‌گه‌رچی نوسینێكی كورت و سه‌رپێی بوو بێت گه‌ڕانێكمان به هزری سافیدا كردبێت، ده‌كارێ ڕه‌خنه‌گران زیاتر و زیاتر و به دیدی به‌رفراوانتر و به سه‌رچاوه‌ی فه‌راهه‌مكراوی به‌رده‌سته‌وه ڕۆشنایی باشتر تیشكی جوانتر بخه‌نه سه‌ر ده‌قه شیعرییه‌كانی..
سه‌ردار جاف
ئه‌ڵمانیا
—————————————
سه‌رچاوه :::
دیوانی سافی ( مسته‌فا هیرانی 1876 – 1941 ) چاپ و بڵاوكردنه‌وه ، سه‌قز ، فه‌رهه‌نگسه‌رای هونه‌ر و ئه‌ندێشه ، كه‌ڕه‌تی چاپ – یه‌كه‌م به‌هاری 2716 ی كوردی .
ئه‌ردۆگان قه‌ره‌بووی دۆڕانه‌كه‌ی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بناری قه‌ندیل ده‌كاته‌وه … عیماد عه‌لی
ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌كتیك و كرده‌وه فێڵاویه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ كورد و رووپه‌رمایی بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رسته توركه‌كان به پێشێلكاری زیاتر له‌به‌رامبه‌ر قه‌ندیل له لایه‌ك و كردنه‌وه‌ی دیداری ئۆجه‌لان له ئیمرالی و ئاماژه‌كردن به كوردستان و سه‌ردانی كوردستانی باكوور و هێمنی له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌كه، هیچ دادێكی ئه‌كه‌په و ئۆردوگانی نه‌دا و به شێوه‌یه‌كی ره‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كه دۆڕاندی و، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌سته‌نبوڵ بدۆڕێت وه‌كو خۆیان وتیان له هه‌موو توركیا دۆڕاوه، له‌پاش ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كان، ئه‌گه‌ر له توانایدا بوایه به به‌هانه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌وه هه‌ڵبژاردنی سێباره ده‌كرده‌وه، به‌ڵام جیاوازی ده‌نگه‌كان له نێوان هه‌ردوو كاندید به به‌شداری كارای كوردی ئه‌سته‌نبوڵ یه‌كلا بووه‌وه و ریگه‌ی هه‌موو به‌هانه‌كانی ئۆردوگانی بڕی، بۆیه مامه‌ڵه‌ی ئه‌كه‌په و ئه‌ردۆگان به‌م شێوه‌یه له پاش دۆڕان هه‌وڵێكه بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست وئامانجی هه‌مه‌چه‌شن:
*له‌بیربردنه‌وه‌ی دۆڕانه‌كه‌ی ئه‌كه‌په و یه‌ڵدرمی كاندیدی له ئه‌سته‌نبوڵ و هه‌وڵی كاریگه‌ربون و گۆڕینی رای گشتی خه‌ڵكی وڵاته‌كه و ئاوردانه‌وه‌یان به‌ره‌و قه‌ندیل و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی تێكشكانی مه‌عنه‌وی كه‌وتنه سه‌خته‌كه‌ی یه‌ڵدرم و هه‌وڵی له‌بیركردن و رازیكردنی هه‌واداران و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی و ره‌واندنه‌وه‌ی نائومێدی له دڵ و ده‌روونی سه‌ركرده و كادران و ئه‌ندامه ئه‌كه‌په‌ییه‌كان و هه‌وڵی رێگری له داڕوخان و نه‌هێشتنی په‌شێوی سیاسی و به‌رگه‌گرتن له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م كۆسته گه‌وره‌یان له پاش بردنه‌وه‌ی ئیمام ئۆغلۆ به هاوكاری كوردی ئه‌سته‌نبوڵ و هه‌په‌گه، وای كردووه توشی هه‌ستریا بن.
- ئیستیغلالكردنی باردوخی ناوچه‌یی و ململانێ و هه‌ڕشه‌و گوڕه‌شه‌ی شه‌ڕی نێوان ئیران و ئه‌مریكا و به نهێنی رازیكردنی ئێران (كه له وه‌زعێكی ناله‌بار و گۆشه‌یه‌كی لاته‌ریك وهه‌ڵوێستێكی لاوازدایه) به كرده‌وه سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی له كوردستانی باشوور، بۆیه بۆردومان و فشار و سنوربه‌زاندن و پێشێلكاریه‌كانی له سنوری پێشووی خۆی تێپه‌ڕاندووه.
- نه‌بوون و لاوازی هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان و نوتق به‌ستنیان، به‌ڵكو له‌م كاته‌دا سه‌ردانی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ توركیا به ملشۆری، له‌به‌ر زاڵبونی ناكۆكی و قه‌یرانه نێوخۆییه‌كان و ململانێی حزبی و به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ك و سه‌ر‌قاڵبونی عیراق به كێشه نێوخۆییه‌كان و توشبوون به كێشه‌ی ئێران – ئه‌مریكا له لایه‌كی تره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌م كرده‌وانه و گرتنه‌به‌ری حكومه‌تی عیراق رێگه‌ی خۆدوورخستنه‌وه له سه‌رجه‌م هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كه و، به‌كارهێنانی ئه‌م پێشێلكاریانه‌ی توركیا له بناری قه‌ندیل به‌كارهێنانی وه‌ك خاڵێكی لاوازی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندیه ژێربه ژێره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و به‌كارهێنانی وه‌ك خاڵێكی لاواز له گفتۆگۆكانی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، وای لێهاتووه له‌ده‌رئه‌نجامدا هه‌مووان ده‌میان داخه‌ن و رێگه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ توركیا فه‌راهه‌مبێت .
- لاوازی ئێڕان له‌م كاته‌دا به ته‌واوی و رازیبونی به كرده‌وه‌كانی توركیا و نه‌بوونی هیچ هه‌ڵوێستیك، به‌ڵكو گومانكردن له هاوهه‌ڵوێستی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌پێناو خودپارێزی له هه‌ر كرده‌وه و هه‌ڵوێستێك كه زیانی له مه‌ر ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی نێوان و خۆی و ئه‌مریكا لێبكه‌وێته‌وه و له دواجاردا زیان به خۆی له‌مه‌ر هاوكێشه هه‌ستپاره‌كه‌ی ئه‌مرۆ بدات، وای كردووه توركیا توشی هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌بێت.
- نه‌بوونی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و هیچ وڵاتێكی زلهێز به‌هۆی ئه‌و پرسه گه‌ورانه‌ی كه له‌مه‌ڕ ناوچه‌كه له ئارادان و به‌تایبه‌تی كێشه‌ی موشه‌كی ئیس 400ی روسی و فرۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مریكی بۆتوركیا و، هه‌وڵی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌لایه‌كدا بۆ ئه‌مریكا و توركیا و روسیا خاڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ململانێی گه‌وره‌كانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا و پرسی سوریا و وه‌زعی كورد له‌وبه‌شه‌دا خاڵیكێ تری رێخۆشكردنه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رامی توركیا له‌م كاته‌دا.
واته له‌م قۆناغه‌دا زه‌مینه‌كه له‌باره و ده‌رگا كراوه‌یه كه به‌بێ هیچ سه‌ركۆنه و هه‌ڵوێستێكی هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌ردۆگان مه‌رامه‌كانی خۆی بێنێته‌دی، له لایه‌ك خۆی له ده‌ردانی دۆڕانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه رزگار بكات و له لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ده‌ردانی خراپ بۆ سه‌ر خۆی و حزبه‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌و پیلانی نوێ بدات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، ئه‌مه‌ش پاش ساردبونه‌وه‌ی رای گشتی و كپكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان. لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه كه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه و زۆری تریش پێشیلكاریه‌كانی توركیا له بناری قه‌ندیل و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل چربۆته‌وه و ئه‌گه‌ر وابڕوات تاوانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و چاوه‌روانیش ده‌كرێت توركیا له‌م تاوانانه‌ی به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی توند نه‌بێته‌وه، له‌مه‌شدا وا دیاره به‌م وه‌زعه سیاسیه‌ی ئێستای ناوچه‌كه و مشت‌ومڕ و ململانێیه تونده‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، بێ هیچ به‌ربه‌ستێك كاری خۆی ئه‌نجامده‌دات و توشی هیچ هه‌ڵوێستێكی نارازی به‌هێز نا‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له كرده‌وه قێزه‌ونه‌كانی و ته‌نها خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كورد قوربانی ده‌ستی تورك و ئه‌ردوگان ده‌بێت، ئه‌گینا نه په‌كه‌كه و نه هه‌په‌گه‌ش هیچ زیانێك ناكه‌ن له‌م ره‌فتارانه‌ی ئه‌ردۆگان و توركیا و تا بێت جه‌ماوه‌ریان به‌هێزتر ده‌بێت و زیانه گه‌وره‌كه به‌سه‌ر ئۆردوگان و ئه‌كه‌په خۆیدا ده‌شكێته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر له ده‌رئه‌نجامی كێشه‌ی موشه‌ك و فرۆكه‌كه تووشی گرفتی گه‌وره‌ی زیاتر نه‌بێت به سه‌لامه‌تی لێی ده‌ربچێت و ئاستی جه‌ماوه‌ری نه‌گاته نزمترین پله و توشی قه‌یرانی گه‌وره‌تر نه‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه قوڵه ئابووریه‌كه‌یدا كه رێگه‌ی لێ وێلكردووه و توشی شه‌وكوێری و شڵه‌ژان بووه.
خۆشترین خه‌ون … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
دوای یـاریكــردن
هیلاك و مــاندوو
خــه‌ونێكـم بینی
خۆشترین خه‌و بـوو
…
له‌ســه‌ر جۆلانه‌ی
حه‌وشـه‌ی ماڵـه‌وه
خـــۆمــم ده‌بینی
به دوو بـــاڵه‌وه
…
ده‌مویست له‌و جێیه
ده‌ربـــاز بم بڕۆم
تا گه‌شــتێك بكه‌م
به ئــاره‌زووی خۆم
…
دام له شـه‌قه‌ی باڵ
هــه‌ر كـه‌وتمه رێ
له‌گــــه‌ڵ كۆتردا
خۆم كـرد به هاوڕێ
…
ئه‌و بـه گمـــه گـم
منیــش گــــۆرانی
هه‌مـــوو جێگایه‌ك
گه‌ڕاین به جــوانی
…
ئه‌وه‌ی جوان بوو لام
هه‌مــووم ده‌نووسی
چیم نه‌زانیــــایه
خێرا ده‌مـپرســـی
…
چـــــونكه دڵنیام
ئاسـۆی گـه‌شی مـن
فـــراوان ده‌بێ بـه
پرســــیار كــردن
… 28/11/2010
مردنی هێواش و ڕۆژی جیهانی ماددە هۆشبەرەکان … شوانە حەسەن ئەبوبەکر
لەجیهاندا ڕۆژی 26/6ی هەمووساڵێک دیاری کراوە بۆ ڕۆژی جیهانی ماددە هۆشبەرەکان بەداخەوە گەر سەیرکەین ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی بەكارهێنەر و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان روو لەزیادبوون دەكات، بە پێی ئامارێك لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا، شەش هەزار كەس بە هۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون. ریكخراوەكان رایدەگەیەنن، ئەگەر رێوشوێنی توند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەگیرێتە بەر كۆمەڵگەی كوردی بەرەو كۆمەڵكوژی دەبات.
لە ماوەی 16ی ساڵدا، زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بوونەتە بەكارهێنەری مادە هۆشبەرەكان و, تەنیا لەماوەی سێ ساڵیش‌دا 6 هەزار كەس بەهۆی مادە هۆشبەرەكانەوە زیندانی كراون.
زیاتر لەلایەن چینی تەمەن خوار 20 سالەوە مادەی هۆشبەر بەكاردەهێندرێت و مامۆستایەكی زانكۆش باس لەوە دەكات بەهۆی نەبوونی یاسا و سزایەكی توند بۆ بازرگان و بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان، وایكردوووە گەنجان زیاتر پەنا بۆ ئەو مادەیە بەرن.
رێكخراوەكانی بواری رۆشنبیری و هۆشیاری مادە هۆشبەرەكان هۆشداری دەدەن ئەگەر رێوشوێنی توند بۆ رێگریكردن لە بازرگانی كردن و بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان نەگیرێتەبەر, كۆمەلگەی كوردی بەرەو كۆمەلكوژیەكی تر دەبرێت.
بەپێی ئەو ئامارەکان لەدوای سالی 2003ەوە زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی لەهەرێمی كوردستان بوونەتە بەكارهێنەری مادە هۆشبەرەكان. هەروەها لەماوەی ساڵانی 2017 و 2018 وسەرەتای 2019 نزیكەی 6 هەزار كەس كەخۆی لەبازرگان و فرۆشیار و بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر دەبینێتەوە زیندانی كراون
مادەی هۆشبەر، یاخود ئاڵودەبوون بەدەرمان یەكێكە لەو دیاردە خراپەی ناو كۆمەڵگە، كە كۆمەڵێك كەس بەتایبەتی چینی گەنجان گیرۆدەین.
كێشانی مادەی هۆشبەرو ئاڵودەبوون بەدەرمان چەندین كاریگەری نەرێنی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەوەش بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان.
مادەی هۆشبەر چەندین جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت، لەوانە كۆكایین، نیكۆتین، هیرۆین، شیشەو چەندانی تر، كە مادەی هۆشبەری لەجۆری شیشە زیاتر بەكاردێت‌و نرخەكەی لەوانی تر گرانترە.
مادەی هۆشبەر لەشێوەو جۆری جیاواز بەكاردەهێنرێت‌و كرین‌و فرۆشتنی پێوە دەكرێت، كە زۆرجار بەشێوەی حەپ، یاخود دەرزی‌و هاڕاوەی تۆز یاخود کریستاڵ و تڕامال و تڕامادۆڵ لەمەرزە سنوریەکانەوە یاخود لەمەتارەکانەوە داخلی هەرێم دەبێت وەهەندێک شاربونە سەنتەری دەست کەوتنی ئەوماددانە بەنموونەش قەڵادزێ کە چەندان مەرزی هەیە وەکو قندۆڵ و شێنێ و زەڵێ و کێلێ بە ئاسانی ئەو ماددانە لە مەرزەکانی ئەو شارە داخل دەبن و ئاودیو دەکرێن ئەمەش بەهۆی نەبوونی ڕەقابەی بەهێزو بوونی دەستی کەسانی سەربازی و عەسکەری دیار لەو شاره کە کارئاسانی دەکات بۆ ناردن و هێنانی ئەو ماددانە و خۆشیان بوونە بازرگانێکی تارمای ئەو ماددانە
هەر بەپێی توێژینەوەكان ساڵانە ملیۆنان كەس، بەتۆمەتی كڕین‌و فرۆشتنی مادەی هۆشبەرو جۆرەكانی دەستگیردەكرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە كڕین‌و فرۆشتنی ئەم مادەیە لەبازارەكاندا قەدەخەیە‌و سزای تووندی بەسەردا دەسەپێنریت.
توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن، كە كەسی ئاڵوودە بە مادەی هۆشبەر زۆر جیاوازن لەكەسانی ئاسایی بەردەوام هەست بەماندووبون دەكەن‌و دەمارەخانەكانی مێشكیان هەمیشە لەوریابووندان، چالاكن، بەڵام لەهەر حاڵەتێكی نایاسایی‌و گرتنەوەی ئەم مادەیە لەكەسی ئاڵوودەبوو ئەگەری زۆری هەیە دەستبەجێ گیان لەدەست بدات.
هەروەها كەسانی ئاڵوودەبوو ناتوانن تەنیا بۆ چركەیەكیش واز لە دەرمان بێنن‌و كاریگەی لەسەر هەڵسوكەتوو قسەكردنیان دەبێت لەكاتی قسەكردندا كەسی بەرامبەر ناتوانێت بەتەواوی لێیان بگات‌و قسە ئەبزركێنن.
لەگەڵ ئەوەش هەمیشە بەكەسی لاواز‌و بێدەسەڵات دێنە پێش چاو، بەردەوام هەست بەگێژبوون دەكات‌و تووشی سەرئێشەو ڕشانەوە دەبێت‌و تووشی زەردوویی دەبێت‌و پێستی كەسی ئاڵوودەبوو تووشی پەڵەو لەكەی نامۆ دەبێت، بەشێوەیەك كەسی ئالوودەبوو لە كۆمەڵگا دادەبرێت.
مادەی هۆشبەر جگە لەزیانی تەندروستی زیانی ئابوریشی لێدەكەوێت، بەشێوەیەك كەسی تووشبوو بەمادەی هۆشبەر وەردە وردە لەمردن نزیك دەبێتەوە گیان لەدەست دەدات.
شوانە حەسەن ئەبوبەکر
هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەوروپا و پرسی ناسنامە -1- … هەڵۆ بەرزنجەیی
١ـ١
پرسی ناسنامە، لە جیهانی ئیمڕۆش دا و لەم ژینگە بارگاوییە بە گلۆبالیزەیشن ، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و داهێنانی ڕۆبۆتی زیرەک، هەڵگرتنی سنوور، کۆسپی لێک نزیک بوونەوە و تێکەڵاوی یەکجارەکی گەلان ، نەعرەتەی دژە دەوڵەتی نەتەوەیی و شتگەلێکی تر، هێشتا سەنگ و بایەخی خۆی نەک هەر لەدەست نەداوە، بگرە گەر سەرنجێکی وردی بەدیقەت بدەین لە پێشهات و ڕووداوەکان و بیروڕای خەڵک، لەسەرتاسەری جیهان دا بەگشتی و لە وڵاتانی ئەوروپای سەرتۆپی وڵات و کیشوەری هەرە پێشکەوتووە لە جیهان دا بەتایبەت، ئەوە دەبینین کە ئەم پرسە، شوناس گەلێ زیاتر لەجاران گرنگی و بایەخی خۆی بەسەر هەنگاوەکانی ژیان و بەرەو پێشوەچوونەکاندا دەسەپێنێ. هەروەها تا تێستا لە پلەی یەکەم دا دێت و هێشتا بزوێنەری گەلێ باس و خواست و بیرکردنەوە و تێڕامانی تاک و نەتەوەکانە.
Simon Strauß ، دەڵێ: ” ئەوەی جاران مەزهەب بوو، دواتر بوو بە ئایدۆلۆژیا، ئیمڕۆ بۆتە” ناسنامە” وەک گفتێکی زیاتری سەرکەوتن بۆ ئاماژەدان بە پێوەندارێتییەوە/ انتماء”.
Erik H. Erikson زانای بەناوبانگی ئەمەریکی لەمەڕ ناسنامەوە دەڵێ: “ناسنامە خۆناساندنێکی خودییە، بۆ پێوەندارێتی لەتەک کۆمەڵێکی جڤاکی دا”.
هەنووکە لەسەر ئاستی ئەوروپا هەوڵ و ئاڕاستەیەکی بەهێز و چالاک بەتایبەت لەلایەن بەشێک لە حکومەت و هەندێ لە حیزبەکانەوە هەیە، بۆ دروستکردنی شوناسێکی ئەوروپی گشتی واتە ” ئەوروپاییەکی بێ سنوور و دەوڵەت” و لە بیرکردن و لەناوبردنی دەوڵەتی نەتەوەیی و زیاتر خۆ بە ئەوروپاییزان. بۆ ئەم مەبەستەش توانا و وزەیەکی بێ‌شومار خراوەتە گەڕ و پاڵپشتی سیاسی و کو‌لتووریی و بڕەکیش ئابوریی ها لە پشتەوە، لێ دیسان هەر کەس و گەل و نەتەوەیەک نایەوێت بە سانایی هەموو بنەما نەتەوەییەکانی خۆی و هەموو ئەو دەستکەوتە گەورە مادییانەی لە پرۆسەیەکی مێژوویی دورودرێژدا بەدەستی هێناوە، وەک دەزگای پەرلەمان و دەوڵەت و ئاسایشیی نەتەوەیی و… هتد لەدەست بدات،یاخود خۆی بکاتە بەشێک لە پێناوی دروستکردنی شتێکی گەورەتردا. ئاخر بەشێک لە ئامانجە دیاریکراوەکەی دەوڵەتە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی ئەوروپا، نایانەوێ لەتەک ئامانجە هاوبەشەکان دا، جیاوازییە جڤاکییەکان بمێنن. چونکە گەیشتن بە ئامانجی ئەوروپایەکی یەکپارچەی،بۆتە جۆرێک لە خەون و هەروەک بە گووتەی مێژوونووسی دیاری ئەڵمان: Heinrich August Winkler ، ” دەوڵەتی فیدڕاڵی ئەوروپا، یاخود کۆماری ئەوروپا” بە سانایی نایەتە دی.
یەکگرتنی ئەوروپا پێداویستییەکی سیاسیی ئابوورییە، ماوەیەکیشە،دوای هاتنە سەرکاری ترامپ و وتە بەناوبانگەکەی:” بەرلەهەشتێ ئەمەریکا”. باس لە پێداویستی سەربازیش دەکرێ. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە، بۆ خۆ دوورخستنەوە لە هەژموون و کاریگەرێتی سیاسەت و هەڕەشەکانی ئەمەریکا و رووسیا و ئێستا چین.
لە ئێستادا ئەوروپا یەکێکە لە ٧ کیشوەرەکەی جیهان و بە پێشکەوتووترین کیشوەریش دادەنرێ و لە ڕووی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و مافی مرۆڤ و دیموکراسی و لیبەراڵییەوە لە چڵەپۆپەدایە. دانیشتوانەکەی نزیکەی نیوە ملیاردێکە و ڕووبەرەکەی ٤،٣٨١،٣٢٤ کم ٢٨ وڵات تێدا ئەندامە، بە وڵاتی سیپەرن/ قوبرس کە لەدەرەوەی ئەوروپایە. پەرلەمانی ئەوروپا لەلایەن ٧٥١ پەرلەمانتارە نوێنەرایەتی وڵاتەکانی ئەوروپا دەکرێ، بۆ نموونە ئەڵمانیا ٩٦ پەرلەمەنتاری هەیە و فەرەنسا ٧٩ و پۆلۆنیا ١٨ و قوبرس یان ماڵتا هەر یەکی ٦ نوێنەریان هەیە.
لە دواترین لێکۆڵێنەوەدا، لەمەڕ پابەندبوون بە ناسنامەی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان یاخود خۆ بە ئەوروپایی دانان، ڕێژەی % ئامارێکی سەرنج ڕاکێشمان بەرچاو دەکەوێت. بۆ نموونە هاوڵاتی سویدی دەوڵەتی نەتەوەیی بە تەنها یاخود لەگەڵ نەتەوەیی و ئەوروپاییبوون دا ڕێژەی %٨٥،٥ پێک دێنێ. هاوکات ڕەنگە گەنجێکی پۆڵەنی کە بەڕێژەیەکی بەرز دەنگی بۆ بەئەوروپابوون داوە، پێ خۆش بێت لەم ڕیگایەوە، دەروازەی تەواوی ئەوروپای بۆ گەشت و کار و گوزەران بۆ بخرێتە سەر پشت. بەڵام ئەمە دەربڕی خواستی هەموو ئەوروپاییەک نییە مەحاڵە هیچ نەتەوەیەک ئامادە بێت دەستبەرداری ناسنامەکەی بێت.
ئیدی ویستێکی وا بەهێز و هێژا و ڕێزلێگێراوی،وەک ” ناسنامەی نەتەوەیی” لەو پلە بەرز و بەنرخ و گرنگەدا،چ گومانێک لەم سەردەمە هاوچەرخەدا هەڵدەگرێ؟ و کەی دەرفەت دەدات، بە ڕەخنەگران بیدەنە بەر تانە و تەشەر و کێ دەتوانێ ئاستەنگی بخاتە بەر؟.
وڵاتەکان تەنیا دەوڵەتی نەتەوەیی دەوڵەتی نەتەوەیی و ئەوروپاییبوون ئەوروپایی و نەتەوەیی
بەریتانیای مەزن: ٥٣،٧ ٢٧،٧ % ٧،١
دانیمارک: ٤٩،٥ ٤٣،٣ % ٣،٣
سوید: ٤٦،١ ٤٣،٤ % ٤،٣
ئیتالیا: ٤٥،٩ ٤٣ % ٦
هۆڵەندە: ٤٢،٦ ٤٣،٢ % ٥،٩
فەرەنسا: ٣٨،٧ ٤٤ % ٦،٣
یۆنان: ٣٦،٢ ٥٢،٥ % ٦،٤
هەنگاریا: ٣٣،٥ ٥٦،٩ % ٦،٦
ئۆتریش/نەمسا: ٣١ ٥١،٦ % ٨،٩
پۆلۆنیا: ٢٦،٥ ٦٠ % ٨،٥
ئەڵمانیا: ٢٦،٢ ٥١،٥ % ١١،٧
ئیسپانیا: ٢٦،٢ ٦٧،٢ % ٤،٧
ئەو ئامارەی سەرێ،ئەو ڕاستییەمان بۆ دووپات دەکاتەوە،کە شوناس و دەوڵەتی نەتەوەیی، لەپانتایی ئەقڵ و بیرکردنەوە و سیاسەت و خۆشەویستی و گرنگی هیچ گەلێک دا کەم نەبۆتەوە و نابێتەوە و شوێن و پێگەی لەدەست نەداوە.
Winkler دەڵێ:” ئەوەی ئەو دروشمە بەرزدەکاتەوە، دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە یەکێتی ئەوروپادا هەڵبوەشێننەوە،ئەوە لەبەرچاو ناگرێ کە زۆرینەی ئەروپاییەکان هەرگیز بیر لەمە ناکەنەوە، دەستهەڵگرن، لە دەوڵەتی نەتەوەییان کە بە پرۆسەیەکی مێژوویی گەشەی کردووە.بۆئەمەش دەوڵەتی نەتەوەیی هەتا ئێستاش لەئەوروپا، هەوارێکی ئارام و ئاسایش پێکدێنێ لە: دەوڵەتی یاسا، دەوڵەتی چڤاکی و دیموکراسی”.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵدا ٢٠١٩، لە کۆی ٧٥١ کورسی پەرلەمانی ئەوروپا، کریست دیموکراتەکان و هاوشێوەکانیان ٢١٦ نوێنەریان هەیە و سۆسیال دیموکراتەکان ١٨٤ و سەوز و چەپەکانیش هەر یەکە ٥٢… هتد.
پرسی شوناس و ئابووریی و سیاسی و ترس و ڕەهەندەکانی کێشە ناوخۆییەکانی ئەوروپا هەڵگرتنی سنوور و کێشەی پەنابەران و دیاریکردنی سنووری ئەوروپا و دەرچوون و کشانەوەی Brexit بەریتانیای مەزن لەم یەکێتییە ناکۆکی گەورەی خستۆتە نێوان وڵاتانی وەک پۆلۆنیا و هەنگاریا و نەمسا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتالیاوە. پەرلەمانی بروکسلی پایتەختی یەکێتی ئەوروپا نەبۆتە ئەلتەرناتیڤی دروستی پەرلەمانی دەوڵەتەکان .
هەڵبەتە ڕوون و ئاشکرایە، کەوا وڵاتە بەهێز و گەورەکان لەم یانەیەدا باڵادەست و خاوەنی بڕیاری سەرەکین و کەموزۆر ئەڵمانیا لە ڕووی ئابووریی و تەکنەلۆژیاوە و فەرەنسا، وەک زلهێزێکی سیاسی، داینەمۆی هەڵسوڕێنەری ئەم یەکێتییەن.
ئەم یەکێتییە، لە ڕاستی جگە لە سەنگینکردنی پێگە و بایەخی ئەوروپا وەک قەوارەیەک لە نێوان ڕۆژهەڵات بەسەرۆکایەتی رووسیا و ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا و لە ئێستادا چینیشیان بۆ قووت بۆتەوە. هەڕەشەی ئەم بەرە دەرەکییانە وای کردووە، ئەم دەوڵەتانە زیاتر لێک نزیک ببنەوە. هەر ئەم یەکێتیە وای کردووە پاش ئەمەریکا،لەئێستادا ئەوروپا بێتە دووەم بەهێزترین هێزی ئابووری لەجیهان دا.
هەڵۆ بەرزنجەیی
ماویەتی …..
زانکۆ لەم دۆخەدا، ئەرکی پێگەیاندنی خوێندکاری ڕادیکاڵە یان ئەڵقە لەگوێ
ئــاســــــــۆس سالح
“بوونیادێک خۆی فشەڵ و داڕماوبێت، پینە و پەڕۆکردنی کەڵکی نییە.” (خوێندکارانی شۆڕشی ئایاری ٦٨ی فەرەنسا)
زانکۆ وەک باڵاترین ناوەندی ئەکادیمی و پێگەیاندن، ئەرکی ئەوەیە چینێک لە خوێندکاری ڕادیکاڵ پێبگەیێنێت تاوەکو لەم ڕێگەیەوە بە ئاگایانە و وشیاریانە کۆمەڵگە و سیستەم و چۆنییەتی ژیانکردن و بیرکردنەوەی کۆمەڵگە بگۆڕدرێت، و ئەم کۆمەڵگە چەق بەستوە چیتر بەدەوی خۆیدا نەخولێتەوە و هەنگاوێک بەرەو گۆڕانکاری ڕیشەی بنێت. گشت زانکۆکانی کوردستان لافی ئەوە لێدەدەن کە دەیانەوێ خوێندکاری ڕادیکاڵ و وشیار بەرهەم بهێنێت و ببێتە داینەمۆی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕۆشنبیری ..هتد. بەڵام، ئایا زانکۆ لە دونیای نیولیبڕاڵیزمدا، و بەتایبەت لە باشووری کوردستان ئەمەی دەوێت؟ یان تەنها دروشمە و دەیەوێ خوێندکاران تێکەڵ بە سیستەمی بە ئابووری کردنی گشت کایەکان ژیان بکات و خوێندکار بەشێک بێت لە قازانج و وەک کاڵایەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، و ئەگەر مەعریفەکەی پارە و قازانجی زۆری تێدا نەبێت، سوودی نییە و پەراوێز بخرێت!.
لەم سەردەمەی ئێستا، لەسایەی سیستەمی نیولیبڕاڵیزمدا، بەبازاڕکردن و قازانج کردنی زۆر و بەرهەم هێنانی کاڵای زۆر، گشت دونیایی تەنیوە و باشووری کوردستانیش کەوتۆتە بەر ئەو بەلێشاو بەکاڵاکردنە، بەمجۆرەی سیستەمەی ژیان و حوکمڕانییە هەمیشە، چینێک دەوڵەمەندتر و چینێکیش هەژارتر دەبن، ئەرکی خوێندکاری ڕادیکاڵ ئەوەیە بەگژ ئەم دۆخە نالەبارە دابچێتەوە و دژی بەسیستەم کردنی خۆی بێت لەلاین هەر دەزگا یان حیزب یان هەر موئەسەسەیەکیتر بێت. خوێندکاران دەبێت هەمان ئەو ڕۆڵە بگێڕێن کە کاڕڵ مارکس بە چینی پڕۆلیتاریا دابوو، بۆ گۆڕانکاری و ڕیشەکێش کردنی جیاوازی ئابوری و چینایەتی و ڕەگەزی و هێنانەدی یەکسانی کۆمەلایەتیی و لادانی هەژموونی چینی کەمینە بەسەر چینی زۆرینە ..هتد
زانکۆ وەک بەشێک خزاوەتە ناو ئەم بەسیستەم کردنە و خۆی گوێڕایەڵە، ئەمە جگە لە زانکۆ تایبەتییەکان کە تەنها ئیشیان کەمکردنەوەی ڕەواجی زانکۆی حوکمییە و کاریان ڕیوایەت دانە بەم سیستەمە و بەپارەکردنی خوێندن و قوڵکردنەوەی جیاوازی لەنێوان هەژاران و سەرمایەدارەکان. لە باشووری کوردستاندا، ئەوەی لە زانکۆ حوکمییەکان دەخوێنێت زیاتر لە چینە هەژارەکانی کۆمەڵگەیە. لەم نێوەندەدا ئایا زانکۆ ئەوەندەی خوێندکاری ئەڵقە لەگوێ و دەرخیاتی ویستووە و بەنێوکۆمەڵگە بڵاوی کردونەتەوە چیتری ویستوە و کردویەتی؟ جگە لەمە چەندان خوێندکار بەهۆی پارەنەکردن و نەبوونی ڕەواجی ئابوریی ئەنجامی خوێندنەکەیان تەنها مایە پووچ بوون بوو، و لە دەرەوەی بازنەی سوودمەند بوونی خوێندن دان.
هزری بەکاڵاکردنی خوێندکار نەک تەنها وەک ئامرازێک بۆ بەدەست هێنانی قازانج ڕەنگی داوەتەوە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی بەسەر خوودی خوێندکار هەیە لەناو زانکۆ و دەرەوەی زانکۆش، بەجۆرێک ئەوەندەی لایەنی قازانج لە خوێندن و کارەکەی گرینگە، نیو ئەوەندە مەعریفە و فێربوون بەلایەوە گرینگ نییە. جگە لەوەی ئەوەندەی خۆی بەڕواڵەت و خۆنیشاندان سەرقاڵ دەکات، ئەوەندە ناپرژێتە سەر ئەوەی کە چی بکات و چی گرینگە و چی دەگوزەرێ و پێویستە چیبکات وەک خوێدکارێک، کە لە ناوەندێکی باڵای ئەکادیمی کۆمەڵگەدایە. پێویستە هزری خوێندکار لەڕواڵەتەوە بگۆڕدرێت بۆ ناوەڕۆک تاوەکو وشیاری زێدە ببێت و بتواندرێت، چینێکی ڕادیکاڵ و داینامۆ بەرهەم بهێندرێت بۆ ئاراستەکردن و گۆڕینی کۆمەڵگە لەم دۆخە چەق بەستووەدا.
“دامودەزگایەکمان دەوێت خزمەت بە مرۆڤ بکات، نەک مرۆڤ ببێتە خزمەتکاری دامودەزگاکان.” (خوێندکارانی شۆڕشی ئایاری ٦٨ی فەرەنسا)
ئــاســــــــۆس سالح

پەروەردە نادیموکراتیەکەی کوردستان بێشەرمانە ڕووی خۆی هەڵماڵی!… جیهاد موحەمەد
پەروەردە دواکەوتووەکەی کوردستان، لە پێشکەشکردنی یەکەمەکانی پۆلی نۆ و دوانزەدا، بە تەواوەتی ڕوخسار و کولتوورە دواکەوتووەکەی خۆی پیشاندا، کاتێک ژنیکی پۆشاکڕەشی هاودامان و سەروچاوداپۆشراویان فڕێدایە ڕیزەکانی دواوە بۆ ئەوەی دەرنەکەوێت، چونکە ڕوخسارێکی ئیسلامیانەی هەبوو!
ئاخر ئەو ژنە بەڕێزە، بە گوێرەی خوێندنەوەی ناوەکان و پلەی چەندهەمییەکەی و سەرەی خۆی کەوتە ڕیزی پێشەوە.
بۆچی و لەسەر چ بنەمایەک لێتان قبووڵ نەکرد لە شوێنی خۆیدا بێت؟
ئەم پرسیارە کە وەڵامەکەی ڕوونە، زۆر منی هەژاند، زۆر ئازاری دام، زۆر توڕەی کردم و پڕ بەدەمم هاوار دەکەم نەفرەت لە نادیموکراتیەت و پێشیڵکردنی مافی تاک.
ئەم کولتوورە داڕزاوە، کولتوورێکی فاشیزمانەیە، بە زۆر تۆی دینیی، تۆی پۆشاکهاودامانی ئیسلامیی لە ناو ئێمەدا جێەگەت نابێتەوە!. ئەگەر ئەم کەسە پۆشاکێکی سووری وەک ڕەمز و نیشانەی شیوعیەکانیش لەبەردابوایە هەمان ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکرد، یان ئەگەر پۆشاکێکی سەوزی وەک نیشانەی یەکێتی نیشتیمانی لەبەردابوایە هەمان ڕەفتاریان ڵەگەڵ دەکرد.
ئەم مێشکپووچێتیە وا بیردەکاتەوە، کە عەلمانیەت، یان پێشکەوتنخوازیی، بەوە دەبێت کە ڕیزی پێشەوەی هەرچ دانیشتن و کۆبوونەوەیەکی پەروەردەیی دەبێت کچەکان جل و بەرگی سفوریان لەبەردا بێت، یان کوڕەکان دەبێت چاکەت و پانتۆل و بۆینباخیان لەبەردا بێت.
ئاخر کاتێک عەقڵیەت و بیرکردنەوەکان دیموکراتی نەبوون، پەروەردەش دیموکراتی نا‌بێت.
پەروەردەی دیموکراتی، ئەو پەروەردەیەیە کە شکۆی تاک وەک تاک دەبینێت، نەک جیاکاری بە ناوی جۆری پۆشاکی جیاواز، یان بیرکردەنەوەی جیاواز.
پەروەردەی دیموکرات، فێرخواز دەکات بە ناوەند، وەک جۆن دێوی دەڵێت: چۆن کۆبرنیکۆس چەقی گەردوونی لە گۆی زەویەوە گۆڕی بۆ خۆر و ئەم بابەتە زانستیەشی سەلماند، پەروەردەی هاوچەرخ و دیمکراتیش ئەوەیە، کە فێرخواز دەکات بەو خۆرەی هەموو سیستمی پەروەردە بەدەوریدا بسوڕێتەوە.
وەزیری پەروەردە و سیستمە پەروەردەیەکەی کوردستان، ئەوە قبووڵ دەکات، کە لە فێرگەکاندا پێشنوێژی بۆ منداڵەکان بکرێت، بەشێک لە فێرگەکان بکرێت بە مزگەوت و نوێژی جەماعیی تیادا بکرێت، بەڵام ئەمەی پێقبووڵ نییە کە ژنێکی ئیسلامیی بە پۆشاکی خۆیەوە لە جێگەی خۆیدا و لە ڕیزی پێشەوە بوەستێت. لە کاتێکدا ئەوەی یەکەم نادیموکراتییە و شێواندنی پەروەردەیە، ئەوەی دووەمم دیموکراتیانەیە و مافی تاکە لە جێگی خۆیدا بوەستێت و ڕێزی لێبگیرێت وەک هەرچ یەکێکی تری ڕیزەکان.
پۆشاکلەبەرە ئیسلامییەکە، وەک پۆشاکلەبەرە مەدەنییەکان هەمان مافی هەبوو. ئەوەی لەبەردەم دەیان هەزار و سەدان هەزار کەسدا لەو ئێوارەیەدا ڕوویدا، پیشیڵکردنی تەواوی مافی ئەو ژنە ئیسلامییە بوو.
من بۆ خۆم لەگەل ئەوەی بیرکردنەوەم لەگەڵ ئیسلامییەکاندا جیاوازیەکەی ئاسمان و ڕێسمانە، بەڵام خەجاڵەتیم کێشا کە هاوڵاتی کوردستانم، کە ئاوا بە بەرچاوەوە ژنێکی بەڕێز لەسەر پۆشاکەکەی تەریقدەکرێتەوە و پێی دەگوترێت تۆ بڕۆرە دواوە!.
جیهاد موحەمەد
تیئۆرەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک : بۆ بە کوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان
تیئۆرەکانی
بابەتێک بۆ گفتوگۆ !؟
تیئۆرەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک : بۆ بە کوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان .
دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن
کارە پڕداهێنانەکانی زیرەک کێلگەیەکی فراوانە بەقەد فراونی کوردستان و پڕ تەمەنە بە قەد تەمەنی دا‌هینان . زیرەک ئەو گێلگەیەیە ڕاستە ناسراوەو بەردەوام باس دەکرێت ، بەڵام، باسکردنەکان هێشتا زۆربەی هه رە زۆریان لێکۆڵینەویی و زانستی نین ..زانستی بە قەد داهێنانی زیرەک ! چۆن ژیان و کەسایەتی و هونەرو مێژووی زیرەک ڕەنگاوڕەنگێکی تاوسییە ! هه موو رەنگەکانی تێدایەو رەنگەکانیش بەردەوام لە گۆڕان و نوێ بوونەوە دان . ئێمە پێشترلە چەند نووسێنێک دا داوای زانستی ( زیرەکناسیی ) و دامەزراندنی ( نێوەندی زیرەکناسیی )و کاری ( بەرەو زیرەکناسیی) مان کردووە ، لەم داویانە مەبەستمانە :
یەکەم : دامەزراندنی( نێوەندی زیرەکناسیی) ، کە لەو نێوەندە هه موو ئەو نووسەرو لێکۆڵەرانە تێیدا کۆببنەوەو بەردەوام بە بەرنامە وزانستییەوە کار لەسەر لایەنە جۆراو جۆرەکانی ژیان و کەسایەتی و هونەری زیرە ک بکەن .
دووەم :لە( بەرەوزیرەکناسیی) دا مەبەستمانە هه موو بەڵگە دەنگیی و وێنەیی ڤیدیۆیی و وێنەی فۆتۆگرافی و نووسراوو نە نووسراوکانی زیرەک کۆبکرێتەوەو پۆلین بکرێ و بە پێی زەمەنی ژیان و قۆناخەکانی هونەری زیرەک ڕێزبەند بکرێن و بخرێنە بەدەستی لێکۆڵەران و نووسەرانی زیرەکدۆست .
سێیەم : کارکردن بۆ دروستکردنی (زانستیی زیرەکناسیی) وئەمەش پاش لێکۆڵینەوەو هه ڵسەنگاندنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان و هونەری زیرەک و گەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی زیرەک لە هه موو ڕوێکەوە ئەم زانستە دروست دەبێت.
ئەگەر ڕۆژێ توانیمان ئەم کارانە بکەین ، دیارە ئەوکاتە کورد کەوتووەتە سەر ڕیگای ڕاستی ڕیزگرتن لە کەسایەتی و هونەری زیرەک ، ئەو کاسایەتی و هونەرەی پێویست بە تیئۆرەی تایبەت دەکات بۆ ناسین و تێکەیشتنی هونەرو دا‌هێنانەکانی ، ئەوەش لە بیر نەکەین ، ئێمە کە دەنووسین : تیئۆرەکانی زیرەک لە بە کوری کردنی ئاوازە بیانیەکان ، مە بەستمان ئەوە نیە – دەقی نووسراوی تیئۆرەکانی زیرەکت بخەینە بەردەست و یان ئەو تیئۆرە بە نووسین هه بن ! بەڵکو ئێمە بە دوای بەکارهێنانی ئەو تیئۆرەدا دەگەڕێین لە نێو گۆرانیەکانی دا کە زیرەک بەو توانا بێ سنوورەی کە خۆی هه یەتی و لە کارە داهێنانە هونەریەکانی دا کردوویەتی ، واتە تیئورەکەی لە نیو کارە پر دا‌هێنانەکانی دا دەدۆزریتەوە .
ئەمڕۆکەش بە بۆ نەی یادی( ٤٧ ساڵەی ساڵفەوتی زیرەک) دەرگایەکی تازە بەسەر جیهانی ناسیینی زیرەک دا دەکەینەوە ، هه رچەندە دەبێ لەسەرەتاوە دان بەوە دابنێم ؛ کەمن پسپۆری مۆسیقا‌و دەنگ و ئاواز نیم و هیچ شارەزاییەکی زانستیانەم لە خوێندنەوەی نۆتە و لە زانستیی ئەم بابەتانە نیە! بۆیە من لەڕووی تیئۆرییەکی ئەدەبیەوە قسە لەم بابەتە دەکەم و مەجالە پسپۆرییەکە بۆ زانا‌و شارەزایانی مۆسیقا‌و ئاواز‌و دڵسۆزانی زیرەک بە جێدەهیڵم !
من لێرە وەک کەسێکی زیرەکدۆست و گوێگری بەردەوامی دەنگی زیرەک و کەمیک شارەزا لە ژیان و کەسایەتی زیرەک ، باس لە تیئۆرەکانی بەکوردیکردنی ئاوازە بیانییەکان دەکەم و هه وڵدەدەم ڕێگا کە – کەمێک – خۆش بکەم و لە نێو گۆرانیەکانی دا هێڵی تیئۆرەکان دەدۆزمەوەو دەیخەمەبەردەستی مامۆستا پسپۆرەکان وهیوادارم ئەوان بەشە کارەکییەکەی ئەم تیئۆرە تەواو بکەن .
تایبەتمەندیی گۆرانیەکانی زیرەک :
زیرەک ژمارەی گۆرانیەکانی تا ئێستا بە تەواوی نازانرێ ، دوا ژمارە کە نێوەندێکی کلتوری لە ڕۆژهه ڵاتی کۆردستان بڵاوی کردووتەوە (٣٦٢٣)گۆرانیە، هه رچەندە پێم وانیە ئەم ژمارەیەش ژمارەیەکی جێگیر بێت ! بەهه رحال ساغکردنەوەی ژمارەی گۆرانیەکانی زیرەک کارێکی زۆر زەحمەت ، لە بەر ئەم هۆیانە :
یەکەم : شوێنی تۆمارکردنی زیرەک لە دوو وڵاتی داگیرکەری ئێران و ئیراق دا‌و لە ئێستگەکان و ئاهه نگە جەماوەریەکان و دانیشتنە تایبەتەکان ، هێندە زۆر‌و هێندە پەرتن بە هیج کەس لە داهاتووێکی زوودا کۆناکرێنەوە .
دووەم: هه ندێ لە گۆرانیەکانی زیرەک لە ناوچوون بە هه رهۆیەک بێت ،بەدەستی ئەنقەست یان بە
هۆی بێ کەسی و بێماڵی و بێ ئەرشیفی زیرەک لە زۆرکاتی ژیانی دا.
سێیەم : هه ندێ ئاهه نگ و گۆرانی زیرەک بۆ کەسانی تایبەت و لە ماڵان تۆمارکراون ، ئەم خاوەن ماڵانە وا دەزانن و لایان وایە کە جەمە خواردنێکان داوەتە زیرەک ، ئیتر ئەم گۆرانیانە هیچ مافێکی زیرەکی بەسەرەوە نەماوە بڵاویان ناکەنەوە !!
.من بە هۆی ئەو بەردەوامی و تەمە نە درێژەی کە لە منداڵیەوە گوێ لە گۆرانیەکانی زیرەک دەگرم ، دەتوانم دا‌هێنانەکانی بە سەر ئەم چەند خاڵە دابەش بکەم :
١-ئەو گۆرانیانەی کە بە شێعر‌و ئاواز هی خۆیەتی .
٢-ئەو گۆرانیانە کە شێعرەکان شیعری شاعرانی ناسراوانی کوردن و ئاوازی هی زیرەکە .
٣-ئەو گۆرانیە فۆلکلۆریانەی کە زیرەک لە هه موو ناوچەو زار‌و بنزارەکوردیەکان وەری گرتووەو بە شێعر‌و ئاوازەوە گۆڕانکاری تێداکردووە .
٤-ئەو گۆرانیانەی کە لە میللەتانی تر وەری گرتووەو گۆڕانکاری لە شێعر‌و ئاوزەکاندا کردووە .
٥-ئەو گۆرانیانەی کە تەنیا ئاوازەکەی لە میڵڵەتانی تر وەرگرتووەو گۆڕانی تێداکردووەو بە شێعری خۆ یان بە شێعریکی تری فۆلکلۆر یان شیعری شاعیرانەوە گوتوویەتی.
٦-ئەو گۆرانیانەی کە شیعرەکە هی شاعیرانی کوردەو بە ئاوازێکی بیانی بە گۆڕانکاریەوە تۆماری کردووە .
٧-ئەوگۆرانیەی کە ئاوازی کەسانی ترەو بە شێعری خۆی یان شیعری شاعیرانی تر و بە شێوە گوتنی خۆی گوتوویەتی .
٨-زیرەک لە گوتنی هه موو جۆرەگۆرانیەکان دا هونەرێکی زۆری نواندووە ، چ وەک شاعیر‌و چ وەک ئاواز دانەرو چ لە گوتنەوەی دا ،گۆرانیەکانی دەوڵەمەندو خۆش و جوان کردووە ، لە ئاوازدا بە تێکەڵکردنی دەنگی بڕگەیی وبڕگەی مانادار وشەی جوان و پاش و پێشکردنی وشەو کورتە ڕستەو نێوە ڕستە و بەئاوازی پڕ لە ڕازاندنەوە دا، زیرەک ئەو هونەرەی لە گەڵ ئاوازەکانی نواندووە ، بە هه مان شێوە لەگەڵ شیعریشدا ئەمەی کردووە .
٩-زیرەک لە ئاوزو شێوەی گوتنی خۆیدا هێندە دەوڵەمەندە ، بەشێکی زۆری لە هه موو جۆرە گۆرانیە کان بە زیاتر لە ئاوازێک و زیاتر لە شێوە گوتنیک گوتووتەوە .

-١٨/٦/٢٠١٩-هه ولێر
کارە پڕداهێنانەکانی زیرەک کێلگەیەکی فراوانە بەقەد فراونی کوردستان و پڕ تەمەنە بە قەد تەمەنی دا‌هینان . زیرەک ئەو گێلگەیەیە ڕاستە ناسراوەو بەردەوام باس دەکرێت ، بەڵام، باسکردنەکان هێشتا زۆربەی هه رە زۆریان لێکۆڵینەویی و زانستی نین ..زانستی بە قەد داهێنانی زیرەک ! چۆن ژیان و کەسایەتی و هونەرو مێژووی زیرەک ڕەنگاوڕەنگێکی تاوسییە ! هه موو رەنگەکانی تێدایەو رەنگەکانیش بەردەوام لە گۆڕان و نوێ بوونەوە دان . ئێمە پێشترلە چەند نووسێنێک دا داوای زانستی ( زیرەکناسیی ) و دامەزراندنی ( نێوەندی زیرەکناسیی )و کاری ( بەرەو زیرەکناسیی) مان کردووە ، لەم داویانە مەبەستمانە :
یەکەم : دامەزراندنی( نێوەندی زیرەکناسیی) ، کە لەو نێوەندە هه موو ئەو نووسەرو لێکۆڵەرانە تێیدا کۆببنەوەو بەردەوام بە بەرنامە وزانستییەوە کار لەسەر لایەنە جۆراو جۆرەکانی ژیان و کەسایەتی و هونەری زیرە ک بکەن .
دووەم :لە( بەرەوزیرەکناسیی) دا مەبەستمانە هه موو بەڵگە دەنگیی و وێنەیی ڤیدیۆیی و وێنەی فۆتۆگرافی و نووسراوو نە نووسراوکانی زیرەک کۆبکرێتەوەو پۆلین بکرێ و بە پێی زەمەنی ژیان و قۆناخەکانی هونەری زیرەک ڕێزبەند بکرێن و بخرێنە بەدەستی لێکۆڵەران و نووسەرانی زیرەکدۆست .
سێیەم : کارکردن بۆ دروستکردنی (زانستیی زیرەکناسیی) وئەمەش پاش لێکۆڵینەوەو هه ڵسەنگاندنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان و هونەری زیرەک و گەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی زیرەک لە هه موو ڕوێکەوە ئەم زانستە دروست دەبێت.
ئەگەر ڕۆژێ توانیمان ئەم کارانە بکەین ، دیارە ئەوکاتە کورد کەوتووەتە سەر ڕیگای ڕاستی ڕیزگرتن لە کەسایەتی و هونەری زیرەک ، ئەو کاسایەتی و هونەرەی پێویست بە تیئۆرەی تایبەت دەکات بۆ ناسین و تێکەیشتنی هونەرو دا‌هێنانەکانی ، ئەوەش لە بیر نەکەین ، ئێمە کە دەنووسین : تیئۆرەکانی زیرەک لە بە کوری کردنی ئاوازە بیانیەکان ، مە بەستمان ئەوە نیە – دەقی نووسراوی تیئۆرەکانی زیرەکت بخەینە بەردەست و یان ئەو تیئۆرە بە نووسین هه بن ! بەڵکو ئێمە بە دوای بەکارهێنانی ئەو تیئۆرەدا دەگەڕێین لە نێو گۆرانیەکانی دا کە زیرەک بەو توانا بێ سنوورەی کە خۆی هه یەتی و لە کارە داهێنانە هونەریەکانی دا کردوویەتی ، واتە تیئورەکەی لە نیو کارە پر دا‌هێنانەکانی دا دەدۆزریتەوە .
ئەمڕۆکەش بە بۆ نەی یادی( ٤٧ ساڵەی ساڵفەوتی زیرەک) دەرگایەکی تازە بەسەر جیهانی ناسیینی زیرەک دا دەکەینەوە ، هه رچەندە دەبێ لەسەرەتاوە دان بەوە دابنێم ؛ کەمن پسپۆری مۆسیقا‌و دەنگ و ئاواز نیم و هیچ شارەزاییەکی زانستیانەم لە خوێندنەوەی نۆتە و لە زانستیی ئەم بابەتانە نیە! بۆیە من لەڕووی تیئۆرییەکی ئەدەبیەوە قسە لەم بابەتە دەکەم و مەجالە پسپۆرییەکە بۆ زانا‌و شارەزایانی مۆسیقا‌و ئاواز‌و دڵسۆزانی زیرەک بە جێدەهیڵم !
من لێرە وەک کەسێکی زیرەکدۆست و گوێگری بەردەوامی دەنگی زیرەک و کەمیک شارەزا لە ژیان و کەسایەتی زیرەک ، باس لە تیئۆرەکانی بەکوردیکردنی ئاوازە بیانییەکان دەکەم و هه وڵدەدەم ڕێگا کە – کەمێک – خۆش بکەم و لە نێو گۆرانیەکانی دا هێڵی تیئۆرەکان دەدۆزمەوەو دەیخەمەبەردەستی مامۆستا پسپۆرەکان وهیوادارم ئەوان بەشە کارەکییەکەی ئەم تیئۆرە تەواو بکەن .
تایبەتمەندیی گۆرانیەکانی زیرەک :
زیرەک ژمارەی گۆرانیەکانی تا ئێستا بە تەواوی نازانرێ ، دوا ژمارە کە نێوەندێکی کلتوری لە ڕۆژهه ڵاتی کۆردستان بڵاوی کردووتەوە (٣٦٢٣)گۆرانیە، هه رچەندە پێم وانیە ئەم ژمارەیەش ژمارەیەکی جێگیر بێت ! بەهه رحال ساغکردنەوەی ژمارەی گۆرانیەکانی زیرەک کارێکی زۆر زەحمەت ، لە بەر ئەم هۆیانە :
یەکەم : شوێنی تۆمارکردنی زیرەک لە دوو وڵاتی داگیرکەری ئێران و ئیراق دا‌و لە ئێستگەکان و ئاهه نگە جەماوەریەکان و دانیشتنە تایبەتەکان ، هێندە زۆر‌و هێندە پەرتن بە هیج کەس لە داهاتووێکی زوودا کۆناکرێنەوە .
دووەم: هه ندێ لە گۆرانیەکانی زیرەک لە ناوچوون بە هه رهۆیەک بێت ،بەدەستی ئەنقەست یان بە
هۆی بێ کەسی و بێماڵی و بێ ئەرشیفی زیرەک لە زۆرکاتی ژیانی دا.
سێیەم : هه ندێ ئاهه نگ و گۆرانی زیرەک بۆ کەسانی تایبەت و لە ماڵان تۆمارکراون ، ئەم خاوەن ماڵانە وا دەزانن و لایان وایە کە جەمە خواردنێکان داوەتە زیرەک ، ئیتر ئەم گۆرانیانە هیچ مافێکی زیرەکی بەسەرەوە نەماوە بڵاویان ناکەنەوە !!
.من بە هۆی ئەو بەردەوامی و تەمە نە درێژەی کە لە منداڵیەوە گوێ لە گۆرانیەکانی زیرەک دەگرم ، دەتوانم دا‌هێنانەکانی بە سەر ئەم چەند خاڵە دابەش بکەم :
١-ئەو گۆرانیانەی کە بە شێعر‌و ئاواز هی خۆیەتی .
٢-ئەو گۆرانیانە کە شێعرەکان شیعری شاعرانی ناسراوانی کوردن و ئاوازی هی زیرەکە .
٣-ئەو گۆرانیە فۆلکلۆریانەی کە زیرەک لە هه موو ناوچەو زار‌و بنزارەکوردیەکان وەری گرتووەو بە شێعر‌و ئاوازەوە گۆڕانکاری تێداکردووە .
٤-ئەو گۆرانیانەی کە لە میللەتانی تر وەری گرتووەو گۆڕانکاری لە شێعر‌و ئاوزەکاندا کردووە .
٥-ئەو گۆرانیانەی کە تەنیا ئاوازەکەی لە میڵڵەتانی تر وەرگرتووەو گۆڕانی تێداکردووەو بە شێعری خۆ یان بە شێعریکی تری فۆلکلۆر یان شیعری شاعیرانەوە گوتوویەتی.
٦-ئەو گۆرانیانەی کە شیعرەکە هی شاعیرانی کوردەو بە ئاوازێکی بیانی بە گۆڕانکاریەوە تۆماری کردووە .
٧-ئەوگۆرانیەی کە ئاوازی کەسانی ترەو بە شێعری خۆی یان شیعری شاعیرانی تر و بە شێوە گوتنی خۆی گوتوویەتی .
٨-زیرەک لە گوتنی هه موو جۆرەگۆرانیەکان دا هونەرێکی زۆری نواندووە ، چ وەک شاعیر‌و چ وەک ئاواز دانەرو چ لە گوتنەوەی دا ،گۆرانیەکانی دەوڵەمەندو خۆش و جوان کردووە ، لە ئاوازدا بە تێکەڵکردنی دەنگی بڕگەیی وبڕگەی مانادار وشەی جوان و پاش و پێشکردنی وشەو کورتە ڕستەو نێوە ڕستە و بەئاوازی پڕ لە ڕازاندنەوە دا، زیرەک ئەو هونەرەی لە گەڵ ئاوازەکانی نواندووە ، بە هه مان شێوە لەگەڵ شیعریشدا ئەمەی کردووە .
٩-زیرەک لە ئاوزو شێوەی گوتنی خۆیدا هێندە دەوڵەمەندە ، بەشێکی زۆری لە هه موو جۆرە گۆرانیە کان بە زیاتر لە ئاوازێک و زیاتر لە شێوە گوتنیک گوتووتەوە .
کەسایەتی هونەریی زیرەک :
هه موو ئەو تیئۆرە جۆراوجۆرانەی کە کەسایەتی دا‌هێنەر دەخەنە بە رتیشکی لیکۆڵینەوە ، ناتوانن بەو لیکۆڵینەوانەی کە تائێستا کردوویانە کەسایەتی داهێنەرانەی زیرەک بەتەواوی بخوێننەوە !چۆن زیرەک بەڕاستیی کەسێکی جیایە ، جیا لە هه موو داهێنەران .هه ر بۆیە پێویست دەکات بە تیئۆری داهێنەرناسیی نوێ و تایبەت ، لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی و هونەری تایبەتی زیرەک بکەین لێر دەمەوێ باسی چەند خاڵێک بکەم کە (دکتۆر محەمەد ئەکرم ئەلعەدلونی )لە باسی داهێنەراندا باسیان دەکات و لەگەڵ کەسایەتی هونەرمەندانەی زیرەک دەگونجێن .
یەکەم: دا‌هێنەر- توانایەکی بەرزی هه یە بۆ بیرکردنەوەو نوێکاری خۆشدەوێ .
دووەم : توانای خۆگونجاندنی بەپەلەی هه یە لەگەڵ گۆرانکاریەکان.
سێەم : زۆر پشت بە هه ست و مەشاعیرەکانی خۆی دەبەستێ .
چوارەم :بڕوای بە خۆی هه یە، هه ست دەکات دەتوانی دا‌هێنانەکان جێ بە جێ بکات.
پێنجەم: حەز بە کاری سەرکێشی دەکات ولە ڕۆتین بێزارە.
شەشەم:ئارەزووی سەفەر وگەڕانی زۆری هه یە .
حەوتەم :بەڕەوشتە بەڵام ، قسە لەڕووەو سەربەخۆیەو کەیفی بەدەسەڵات و توندوتیژی نایێ.
هه شتەم : خۆڕاگر‌و پشودرێژە بەرامبەر گەلەکۆیی و غەدر.
نۆیەم : بەرامبەر تاقیکردنەوە مرۆییەکانی دەورو بەروجیهان کراوەیەوه .
دە یەم :لەکاتی داهێناندا هه ست بە دڵخۆشی و ئاسودەییەکی زۆر دەکات .
یازدە هه م : لەزەتی زۆر لەجوانیەکان دەبینێ .
ئەم سفەتانەو زۆری تر لە کەسایەتی زیرەک دا کۆببوونەوەو زیرکیان کردبوو بەم داهێنەرەی کە ، ئاستی داهێنانی بە شێوەیەکی تایبەت بە خۆی گەیاندووتە شوێنێک کە تا ئێستا هیچ دا‌هێنانێک پێی نەگەیشتووە .
بە بوونی ئەم خاڵانەو زۆری تریش زیرەک هێشتا لەدەرەوی هه موو تیئۆرەکان دەمێنتەوەو خاوەنی کەسایەتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و هونەری خۆیەتی و تەواوی خاڵەکانی داهێنانی زیرەک ، زیرەک لە هه موو داهێنەرانی تر جیا دەکاتەوە ،
.چۆن هونەرمەند حەسەن زیرەک :
١-ئەلف و بێ‌ی هیچ جۆرە خوێندنێکی نەخوێندووەونەیزانیوە بنووسێ و بخوێنێتەوە .زیرەک خۆی لە چریکەی کوردستان دەنووسێ ( هاونیشتمانی خۆشەویست !خۆتان ئەزانن کە من لە کۆکردنەوەی ئەم پەڕاوەدا، تەنیازمانم کاری کردووە. لە پێنووس دا، بانۆ میدیەی زەندی ؛ هاوسەرم، یارمەتی داوم ).
٢-زیرەک دەرچووی هیچ قوتابخانەیەکی دیار‌و ناسراو هونەری و ناهونەری نیە.
٣-زیرەک بۆ فێربوونی هونەرەکەی لە هیچ نێوەندێک خوڵ و ڕاهێنانێکی نەکردووە.
٤-زیرەک شاگردی هیچ مامۆستایەک نەبووەوڕێچکەی هیچ کەسێکی دیاری هە ڵنەگرتووە .
٥- زیرەک لە ماڵێکی هه ژار –ئەگەربڵێین ماڵ- ژیاوەو لەو ماڵە هه رلەمنداڵیەوە دەرگای دۆزەخی بەڕووداکردووتەوە.
٦-زیرەک لە هه مووسۆزێکی دایک و باوک وخانوادەیی بێ بەش بووە .(کێ بێ بێ گەورە.کە بەرەللابێ – وەک منی لێ دێ زەحمەتە چابێ ).
٧-زیرەک ژیانی خۆی لەسەرەتاوە زۆر لەژێر سفرەوە دەست بێکردووە وقۆناخ بە قۆناخ و جار لەدوای جار زۆر بە کارەسات گەڕاوەتەوە سەر سفر و لەژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی خۆیدا (هه شت نۆ ساڵە بووم، بووم بە عەمەلە لەکارکردنا زۆر ئەمکرد پەلە ).
٨-زیرەک ئەگەرچی بە هۆی کەسایەتی لێهاتوویی خۆی و هونەرە بەرزەکەی دۆستی زۆر‌و گوێگری زۆرتر‌و هه واداری زۆری هه بووە ، بەڵام ؛ ئەم دۆستانە لە هاوکاری زیرەک دا کەمدەست و سنوورداربوون ، بە پێچەوانە دوژمن و دژانی زیرەک دەوڵەت و دەسەڵاتدارو دەزگا ناوبەدو بەدکارەکانی ئێراق و ئێران بوون . هه ربۆیە بەردەوام سێبەری مەرگی بەسەرەوە بوو دەرگای بەندیخانەی بەڕووداکرابووەو ناحەزان بۆی لە کەمین بوون . هه رئەوەش بوو زیرەک لەگەڵ ئەم هه موو ژیاندۆستی و کوردبوونەو ئاشقە جوانییەی خۆی دواجار ناچار بوو بە هه موو قەناعەتەوە بڵێ 🙁 هێندەم نەماەو بمرم و بچمە ژێرگل و بەشەری کورد نەبینم !!) ئەو کوردەی زیرەک لە ژیانە دۆزەخیەکەیدا بەردەوام جوانترین ئاواز‌و خۆشترین مەقام و بەرزترین شێعری گۆرانی زیرەکانەی بەو پەڕێ دا‌هێنان و بەو ئاستە بەرزەی دا‌هێنان پێشکەش کردوون و بولبول ئاسا دەیچریکاندو کەو ئاسا دەیقاسپاندوخەم و ئازارەکانی خۆی میڵەتەکەیی و مرۆڤایەتی بەو پەڕێ شادیەوە بەدەنگە زولال و بە هه شتیەکەی بە هه رزانترین نرخ و هه ربە خۆڕایی دەبەخشیە میڵلەتەکەی و دەیگوت 🙁 زۆر چاک دەزانم چۆنیان دڵ خۆش بکەم . )
بەڵێ ؛ ئەو زیرەکە کە دەوڵەمەندترین هونەرمەندی جیهان بوو لە ڕووی ژمارەی بەرهه می هونەری و داهێنانەوە ! دواجار لە هه ژارترین ڕۆژەکانی دودوایی ژیانی بەدەستی شاگردانی ساواک ژەهرکوژکراو بە تەمەنی پەنجا ساڵ و شەش مانگیەوە ، بەدڵی پڕهیواو بە گەرووی پڕ لە ئاوازەو دڵە پڕ عەشقە کەیەوە چووە سەر کێوی ناڵە شکێن و فەرمووی ( لەپآش مەرگم چ فایدە بێیتەسەرگۆڕم و حەلواو سێڕۆژم بۆ چیە !؟)
زیرەک ..کەمرد نەکاری هه بوو، نە پول و پارەیەکی هه بوو، نە خانوو ناوماڵێکی هه بوو..هه ژارو زگڕوتێک بوو ..لە هه موو هه ژاران هه ژارتر ! ئەو هه ژارو زگڕوتە ..ئێستا گەورەترین و دەوڵەمەندترین و بەرزترین هونەرو داهێنانی بۆ بەجێ هێشتووین .
کەسایەتی هونەرمەندانەی زیرەک :
زیرەک هه ربە سروشتەوە کەسێکی لیهاتتوو زیرەک و زانابوو،جگە لە لێهاتووی هونەری هه رکارێکی تری بە ناچاری و برسییەتیەوەکردبێ ، سەرکەوتوانە کردوویەتی میرزا کەریم خۆشناولە بارەی زەوق و کاری زیرەک لە جوانکردنی کانی مەلا ئەحمەد دەنووسێ :(سەیرم کرد ئەو چایخانە پیس و پۆخڵ وناشیرینە، بووە بە گازینۆیەکی خۆش و پاک و خاوێن وسپی کاری وچیمەنتۆکراو، هه رحەز ئەکەی لێی دانیشی .) هه رئەو زیرەکیەش چاوو گوێ و هه ست و بیرێکی پانۆڕامەیی پێدابوو، هه رلە منداڵیەوە هه رچی دەبینی و دەبیست لە مێشک و دڵی تۆمار دەبوو ، جا لە برسییەتی بوا یان دەربەدەری ، لە بەندیخانە بوایە یان ئاوارەیی ، ساغ بوایە یان نەخۆش ..هه رچی دەبیست و دەبینی دەبوون بە زەخیرەی داهێنانەکەی .
لە نێو ئەم هه موو بەد بەختی و چارە ڕەشیەیدا جاوێکی جوان بین و دڵێکی گەشبین و ئارەزووێکی لە بن نەهاتووی هه بوو ، هه تا بڵێی ئاشقە ژیان بوو ، ئاشقە جوانی و ئافەرت بوو ، ئاشقی کورد‌و کوردستان بوو ، ئاشقی سروشتە جوان و ڕەنگاو ڕەنگە کەی کوردستان بوو، زۆر ئاشقە هونەرو دەنگخۆشی بوو ، هونەرمەندە مەزنە کانی خۆش دەویست و باسی گەورەیی دەکردن ، لە کاسێتی ئەبوسەباح دەفەرمووێ ؛ ( عەلی مەردان بەرزە ، کورد قەدری نازانی من قۆندەرەکانی دەخەمە سەر چاوم ) هه تا بڵی شارەزای ئاواز‌و کلتوری کوردی خۆمان بوو ، بە هه موو زار‌و بنزارو فۆلکلۆریەکانیەوە . هه ر ئاوازێکی بیستبا ..ئاوازی ناوچەیەک لە ناوچەکانی کوردستان بوایە یان ئاوازی میللەتانی دەورو بەر ، ئەوەی ویستبای وای دەگۆڕی و دەسکاری دەکرد ، دەیکرد بە( ئاوازی زیرەکی)انە ، سەیری کە چ هونەرمەندێک هه یە ..ئاوا بە جوانی وسەرکەوتووییەوە ،شیوە زارگۆڕیی و زمانگۆڕی وئاوازگۆڕی بکات، لە نێوان بنزارو شێوەزاری کوردی و زمانەکانی کوردی وفارسی و ترکی و ئازەری وعەرەبی دا، بەبێ ئەوەی هیچ لەنگی و ناڕیکی و هه ڵەیەک بکات ، لە ڕووی گوتن و ئاوازودەربڕینی وشەو ڕستەکانی هونەری وئاوازو زانستی زاروزمانەوە . لە گۆرانی گوتن دا زیرەک زمانڕەوانترین گۆرانیبێژە کە وشەکانی جوان و دەوڵەمەندو گەرم و شێرین دەکات .
زیرەک و مۆسیقا :
زیرەک لە ژێر ناوی (هونەر و مۆسیقا) بە شێعرزۆر پسپۆرانە لە ( چریکەی کوردستان )ی خۆیدا باسی هونەرو مۆسیقا‌و ئامیرە مۆسیقیەکان و جۆری دەنگیان و کاریگەریان لە سەر گوێگر دەکات . ناوی زیاتر لە چل ئامێری مۆسیقا دەهێنێ و کەم و زۆر باسی مێژوو وڵات و نەتەوەکانیشیان دەکات و دەنووسێ :
مۆسیقا ! شەرتە هاوڕازم تۆ بی
پاشی مردنیش دەمسازم تۆبی
مۆسیقا ! هه ر تۆی روح و گیانی من
مۆسیقا ! خۆشی بۆ ژیانی من
ئەمە دەری دەخات کە زیرەک چ بە هۆشیاری و زاناییەوە لەگەڵ مۆسیقا ژیاوە . سەیریکە چۆن باسی یەک یەکی ئامیرەکان دەکات :
((تەنبوور)) نەجیبە،سەدای زۆر گەرمە
دەنگی مەحزوونە پەردەی لەبەرمە
((دووتار)) و ((گیتار))، شاگردی ((سێ تار))
دەنگیان هێند خۆشە ، لە دڵ دەبەن بار
دەنگی ((ماندۆلین))،گرمەی((ترۆمپێت))
دەتخاتە خەیاڵ سواری ئەسپی کوێت
بەمجۆرە بەدوا دادەڕواو ناوی زۆر ئامێر دێنی کە تا ئێستاش لە نێو ئەدەبیاتی مۆسیقای ئێمەدا ، بەم ڕوونی و شارەزاییەوە ناویان نابیسین ! چ جای ٦٥ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ، کە ئەمە ش بۆ زیرەکی نەخوێندەوار دەچێتە پاڵ دا‌هێنان و زیرەکی و شارەزاییەکەی ، جگە لە باسی ئامیرەکان و جۆری ئاوازیان و کاریگەریەکانیان لەسەر دڵ و دەروونی گوێگر ، ئەوا بە شێعر نووسینی ئەم بابەتەش جارێکی تر زیرەک دەباتە پال ئەو شاعیرانەی کە هونەری شیعریان بۆ فێربوون و زانست بە تایبەت زانستی مۆسیقا بە کارهێناوە .
ئەم شێعرەی (هونەرو مۆشیقا)یەی زیرەک دەقێکی گەورەو بەردەستە بۆ بەزانستی خوێندنەوەی زانیاریە هونەری و مۆسیقیەکانی زیرەک و شێاوی ئەوەیە پسپۆرانی مۆسیقا بە وردی و زانستیەوە لێی بکۆڵنەوەو توانای زانیاری و هوشیاری زیرەک لەم ڕووەوە دەربخەن .
تیئۆرەی زیرەک بۆ بەکوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان .
هونەرمەندیی زیرەک لە تەنیا سنوورێک نەوەستاوە ، پێش ئەوەی باسی بەکوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان بکەین ، واچاکە باسی ئەوەش بکەین کە زیرەک ئاوازە زاراوە ییە کوردیەکانیشی کردووە بە ( ئاوازی زیرەکی ) *١ چۆن زیرەک بەتەواوی شارەزای ئاواز‌و کلتوری هه موو ناوچەو زار‌و بنزارەکوردیەکان بووە و زۆریانی گۆڕیوە بۆ – ئاوازی زیرەکی – سەیرکە :
*ئاوازی (لوڕی) دایە دایە وەختی جەنگەی گۆڕیوە بە (لایە لایێت بۆدەکەم ، بەلکم خەو بتباتەوە )
*ڕەزیە زڕەزیە تۆم دارە مێوی – لەئاوازێکی هه ورامیەوە وەریگرتوو .-
*مەیرۆ مەیرۆ- ی لە ئاوزێکی کرمانجی سەروو وەرگرتووە .
*فەلەکە براینە فەلەکە- ی لە ئاوزی حەیرانی دەشتی هه ولێر وەرگرتووە .
زۆری‌تریش .لێرەدا پسپۆرانی مۆسیقا‌و ئاوازی کوردی دەتووانن ، ئاوازەکانی ئەم گۆرانیانەو زۆری تری زاراوەکوردیەکان بدۆزنەوەو تایبەتمەندیەکانیان لەڕووی – دەنگە مۆسیقی – و خوێندنەوە نۆتەییەکان – دەستنیشان بکەن و بەراوردیان بکەن لە گەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە زیرەک کردوویەتی و ئاوازە تازەکەی لێ برهه م هێناوە .
-دەتوانین ئاوا هێلکاری بۆ بکەین : -( دەستنیشانکردنی تایبەتمەندیەکانی ئاوازەکە پێش دەسکاری زیرەک ) -(دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی ئاوازەکەی زیرەک دوای دەسکاریەکە) -(دواتر سەیری ئەو گۆڕانکاریانە بکرێ کە زیرەک لە ئاوازەکەدا کردوویەتی)
-بۆ نموونە :
– چێ لابردووە ؟ -چی دەسکاری کردووە ؟ -چی زیادکردووە ؟
ئەگەر ئەمە لە گەڵ هه موو ئەو گۆرانیانە بکەین کە زیرەک لە ئاوازە جیاجیاکانی شێوەزارە جیاجیاکان کردوویەتی ، لە ئەنجام ئەوە دەردەکەوێ کە زیرەک لە گەڵ هه ر شێوە زارێک و ئاوازێک کردوویەتی وبە کۆی ئەم گۆڕانکاری و لابردن و زیادکردن و دەستکاری کردنە ، دەگەینە هێڵی تئیۆرەکە و بۆمان ڕوون دەبێتە وە کە زیرەک لەسەر چ یاسایەکی مۆسیقا داهێنانی لە ئاوازە فۆلکلۆری و شێوەزارەکانی کردووە .
تیئۆری گۆڕانکاریی ئاوازە بیانیەکان :
بە گوێ گرتن لە تەواوی گۆرانیەکانی زیرەک ، بەتایبەت ئەو گۆرانیانەی ئاوازەکانیان لە گۆڕان و دەستکاری و زیادکردنی ئاوازە بیانیەکان کردوویەتی و ئاوزێکی زیرەکی کوردی بەرهه مهێناوە .
بە هه مان شێوەی گۆڕێنی ئاوازە کوردیە شێوەزارە جیاجیاکان زیرەک ئاوازی میللەتە جیاجیاکانیشی گۆڕێوەو ئاوازی نوێی و زیرەکیانەی کوردی بەرهه مهێناوە ، بۆ دۆزینەوەی تیئۆری ئەم داهێنانەش دیسان پسپۆرانی مۆسیقای کوردی بەتایبەت و پسپۆرانی مۆسیقا بە گشتی دەتوانن :
یەکەم : تایبەتمەندیی کلتوروئاوازی هه ریەک لە ئەو میللەتانە دەستنیشان بکەین کە زیرەک ئاوازی لێورگرتوون ،وەک فارس و ترک و ئازەرو عەرەب و ئەرمەن وهیند و یۆنان و ئینگلیز‌و ڕوس و… تادوایی .
دووەم: دەستنیشانکردنی ئەو ئاوازە تایبەتەی بۆ نموونە کەزیرەک لە فارسی وەری گرتووە .
سێیەم : دەستنیشانکردنی ئەو گۆرانیەی تایبەت لەو ئاوزە فارسیە وە زیرەک دایهێناوە .
چوارەم : زیرەک چی لە ئاواز‌و دەنگەکان زیادکردووە ؟
پێنجەم : زیرەک چی دەنگ وئاوزەکان لابردووە ؟
شەشەم : زیرەک لە دەنگ و ئاوزەکە چی دەسکاری کردووە ؟
حەوتەم : دواجار زیرەک چ جۆرەداهێنانێکی لەو گۆرانیە کردووە ؟
ئەگەر پسپۆران بەوردی و زاناییەوە ئەم کارە لە گەڵ هه موو ئەو زمانانەوە بکەن کە زیرەک ئاوازی لێوەرگرتوون و داهێنانی پێکردووە ، دەردەکەوێ زیرەک بە چ سیستەمێکی گۆڕانکاری لە ئاوزە دەستنیشانکراوەکان ئەم هه موو داهێنانە مەزنەی کردووەو ئاوازی کوردی پێ دەوڵەمەندو چالاک و نوێ کردووتەوە .
زانستی مۆسیقای دەروونی :
گۆرانی گوتنی زیرەک زۆر ڕەهه ندە ، بۆ نموونە ئەگەر بتەوێ لێکۆڵینەوە لە ئاوازی گۆرانیەکی زیرەک بکەیت ، ئەگەر لە چاوی زانستی دەروونناسی مۆسیقاوە ش لێی نەکۆڵیەوە ، ئەوا کارەکەت نا تەواو دەبێت ، چۆن زیرەک هه ر هه موو گۆرانیەکانی کاریگەری دەروونیان بەسەرەویەو ئەم کاریگەریەش هێزێکە لە هێزەکانی داهێنانی زیرەک . سەیرکە لە گەنجی و لەشاری بەغدادا دەڵێ : ( هه روەک سەماوەر لە گڕو لە جۆشم خەلکی غەم دەکڕێ من غەم دەفرۆشم ) و هه ر لەو بەغدایە هاوار دەکات ( بێکەسم لە و بەغدایە !!)کەچێ لە نەخۆشی و پیریی دا‌و لە نە خۆشخانە دەفەرمووێ 🙁 ساقی ئۆباڵی منت وە ئەستۆ – دنیایەو وەسیەت ئەکەم لە لای تۆ –گەر هاتوو مردم هه ربە مەی بمشۆ – گریانم ناوی بۆم مەکەن شێوەن و ڕۆڕۆ – ئاخی پیریەتیم هێناوە شنۆ ) ئەم ڕستە کورتانە پڕاو پڕن لە هه ستی دەروونی چەند ڕەهه ندە ، ( بێکەسی بەغداو ئاخی پیریەتی شنۆ )بەغداو گەنجی و ئاوارەیی و بێ کەسێێ !! شنۆ‌و ئاخی پیریی و نەخۆشی ! ئەم ڕستە کورتانە پڕاوپڕن لە هه ستی دەروونی گەرم و سارد‌و دژ بەیەک ، کەچی هه رئەوە زیرەکە دەتوانێ لە هه موو کاتێکدا و هه موو حاڵەتێکی کۆمەڵایەتی و دەروونیی جەستەیی خۆی بکات بە هۆی دا‌هێنان .
پێشتر گوتمان زیرەک بە چاوو هه ستی پانۆڕامەیی سەیری سروشت و کۆمەڵ و ژیانی دەکرد ، بۆ ئەو هه ر مرۆڤ هۆ نە بوو بۆ دا‌هێنان ، بەلکو گڤەی باو‌و خوڕەی ئاو‌و دەنگی مەل و حیلەی ئەسپ و دەنگی قازو بازو قومریش ئاواز‌و دەنگی سود لێوەرگرتن بوون . هه ربۆیە پسپۆران لە دۆزینەوەی تایبەتمەندییەکانی ( دەنگی زیرەکی )دا ئەرکی گران و زانستیانەی زۆریان لە پێشە . هه ر لە بەر ئەمەش چۆن بەدوای ڕێشە ئاوازیەکانی زار‌و بنزارە کوردیەکان و ئاوازی میللەتەکانی دەوروبەردا دەگەڕێن ، ئاواش پێویستە لە نێو گۆرانیەکانی زیرەکدا بە دوای دەنگە سروشتیەکان و دەنگی مەل و باڵندەو ئاسک و ئەسپیشدا بگەڕێن . بگەڕێن و بزانن چۆنی بەکارهێناون و چ داهێنانێکی پێ کردوون ؟!
١٥-١٨/٦/٢٠١٩-هه ولێر
*١- ئاوازی زیرەکی :مەبەست هونەرو ئاواز‌و گوتنی تایبەتی هونەرمەند حەسەن زیرەکە ، کە نە وەک کەسە لە ڕابردوو ، نە ئێستا لە کەس دەچێ و نە لەدا هاتووش کەسێکی زیرک ئاسا پەیدا دەبێت .
کۆڕی ئاوردانەوەیەک لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لە ئۆتاوا/ کەنەدا بەڕێوەچوو
ئاوڕدانەوەیەک لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە؛ ئێوەرە کۆڕێک بوو پێگەی ڕۆشنبیری کوردیی ئۆتاوا لە سەکۆی خۆی لە ئۆتاوا/ کەنەدا ڕێکیخستبوو. سەرەتای کۆڕەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە هونەرمەندان م.سەردار ئەحمە( باب سەردار) و هونەرمەند ئیسماعیلی سابووری دەستی پێ‌کرد. پاشان هونەرمەند م. ئارەزوو ئیسماعیل مەنسوور بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی شەهید جەعفەر لەکۆیە، بەوتەیەکی کورتی ڕێزلێنان بۆ یادی م.سەردار و ئەو پەیکەرە مەدالیایەی کە لە لایەن هونەرمەندی پەیکەرساز کاوان قادر و وێنەیەکی سکێچ لە لایەن هونەرمەند وریا ئەحمەدە وە بۆ یادی چلەی م.سەردار ڕێکخرابوو لەکۆیە وەک ڕێزلێنانێک نمایشکراو بەدیاری پێشکەش بە کەسایەتی هونەری و ئیداری کران لەهەمان ڕۆژدا. شایانی باسە کە ئەو پەیکەرە بە سەرپەرشتی پێگەی ڕۆشنبیری کوردیی ئۆتاوا لە لایەن ئاراس ڕەشید ئارەزوو ئیسماعیل مەنسوور ئەنجامدرا و تێچوونەکەی لە لایەن گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانەوە دابینکرا. تەواوی پەیکەرەکە لە کەنەدا ئەنجامدرا و قاڵبەکەی نێردرایەوە بۆ کۆیە، ئەندامانی تیپی مۆسیقای ئارامی ڕۆح کۆپیان لەبەرگرتەوە. ئەو پەیامەی هونەرمەند ئارەزوو ئیسماعیل بە شێوەی کرتەی ڤیدیۆیی پێشکەشکرا. د.ڕەحیم سورخی مامۆستای میوان لە دانشگای کارلتۆن لە ئۆتاوا پەرەدەی لەسەر پەیکەرەکەی م. سەردار لادا و هەر بەوبۆنەوە وتەیەکی کورتی لەسەر ڕۆڵی هونەرمەندان لە زیندووهێشتنەوەی کەلتور و مێژووی نەتەوەیەک باسکرد.
بڕگەی دووەی کۆڕەکە کە لەلایەن ئاراس ڕەشید و هۆز بەکرەوە بەڕێوەدەبرا، بریتی بوو لە گفتوگۆی ڤیدیۆیی لەگەڵ م. سەفین عبدالخالق سەرۆکی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو کە لەلایەن ئاراس ڕەشیدەوە ئامادەکرابوو، و هۆز بەکر ئەرکی مۆنتاجکردنەکەی لە ئەستۆ گرتبوو. ئەم گفتوگۆیە ئاماژە بوو بەئەرک و ماندووبوونی لێنەبڕاوەی چەند نەوەیەک لە هونەرمەندانی شاری کۆیە. ئەو تیپە بەچەندان قۆناغی هەورازونشێودا تێپەڕیوە، بەڵام پەیامەکەی کە هونەرە بۆ مرۆڤایەتی لەدەستنەداوە. هەروەها ناوەڕۆکی گفتوگۆکە باسی لە زۆر دەورانی مێژوویی چۆنیەتی دروستبوونی ئەو تیپە کرد. جگەلەوەی کە ئەو تیپە ئێستا چۆن بووەتە مێژووی شاری کۆیە و خەڵکەکەی و مێژووە کۆمەڵایەتیەکەی. جێی خۆیەتی کە ئاماژە بەو بەراوردەبکەین کە بەڕێز سەفین ئاماژەی بۆکرد لەگەڵ پەیامی ئەو تیپە و بەناو هونەر و هونەرمەندانێک کە ئەمڕۆ تاڕادەیەک نوێنەرایەتی هونەری کوردی دەکەن، وە ئەو سنووربەندیەی کە ئەوان دەیکەن لەگەڵ هونەری بازرگانی. لەکۆتاییدا دەبێ ئەوە بڵێین کە ئەم گفتوگۆیە وەڵامی زۆر پرسیاری مێژوویی هونەری و ئیداری و کۆمەڵایەتی دایەوە لە میانی دمەتەقێیەکەدا.
بڕگەی کۆتایی؛ نمایش‌کردنی گفتگوگۆی مۆنتاجکراوی بەڕێز ئەمیر محمد مستەفا کەبابچی( کۆیی) بوو. ناساندنی ئەو بەڕێزە بە ئامادەبووان وەک نموونەی کەسی ( لەخۆبووردوو، ماندوونەناس، بێ‌فیز، بێتەماحی ماددی، هۆشیاری هونەری، پەیبەر بە گرنگی و سۆزی بۆ ئەرشیف، هەروەها پاڵپشتی سەرەکی م. تایەر تۆفیق لە تۆمارکردن وپاراستنی گەنجینەی دەنگی ئەو هونەرمەندە و چەندان سفاتی دیکەی کە کەمن ئەو مرۆڤانەی ئەم کاراکتەرەیان تێدابێت) . سەیرکردنی ئەو گفتوگۆیە وێنای مرۆڤێکی ڕاستگۆ و سادە و پراوپڕ لە هونەر و قەدرزانی هونەری لایە. هەروەک ئامادەبووانیش دوای کۆڕەکە ئاماژەیان پێدا، کە کوردستان دەبێت شانازی بکات کە کەسانی لەوشێوەی هەیە و توانیویانە ئەو پەیامە پاکە بگوازنەوە بۆ نەوەی سەردەمی بەرامبەرکێ.
لەکۆتاییدا وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی تایبەت بۆ بەڕێزان ئارەزوو ئیسماعیل و سەفین عبدالرەزاق و ئەمیر کەبابچی و هۆز بەکر. مەدالیایەکی م. سەردار ئەحمەد پێشکەش کرا بە هۆز بەکر کە بەماندووبوونی ئەو کۆڕەکە بەئەنجام گەیەندرا. مەدالیاکە لە لایەن بەڕێز شەهرام دۆستان سەرۆکی کۆمیونیتی کوردی ئۆتاواوە پێشکەش کرا.
بەشی میدیای پێگە/ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩
پێگە سەکۆیەک بۆ هەمووان

زنجیرەی وتار و وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنی کوردی 2- …سیروان کاوسی
…بۆچی بردنه‌وه‌ی ئۆغلۆ دڵخۆشی نه‌كردم ؟ عیماد عه‌لی
به‌ڵێ له رووی ته‌كتیكیه‌وه كورد جوڵه‌یه‌كی باشی كرد، ملهوڕی ئه‌ردۆگان به‌ر به‌ربه‌ستێكی گه‌وره كه‌وت وتا راده‌یه‌كی توشی شكستی خۆی هات سه‌ری دای له‌تاشه‌به‌ردی كه‌له‌ره‌قی خۆی و ده‌كرێت هه‌ندێك به ئاگای بێنێته‌وه ، به‌ڵی كورد له‌مه‌ودوا وه‌كو ژماره‌ی رێژه‌یی به‌هێز و به‌ڵكو وه‌كو هێلكه‌ی ته‌رازووه‌كه رۆڵی خۆی له سیاسه‌تی گشتی توركیا و حساب بۆ كردن و هاوكێشه‌كان ده‌بینێت و هیچ ئۆردوگانێك ناتوانێت خۆی له‌و واقیعه گێل بكات، به‌ڵێ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ له‌م قۆناغه‌دا له زۆر رووه‌وه به ناراسته‌وخۆش بێت له قازانجی كورده به گشتی، به‌ڵام ئایا ئه‌مه دڵخۆشكه‌ره بۆ ئامانجه ستراتیجیه‌كانی كورد و كوردستان؟
هه‌ر كه‌سێك به مێژووی دوورودرێژی جه‌هه‌په‌دا بچێته‌وه و به‌ڵكو تێڕامان له قسه و ره‌فتار و دروشمه‌كانی سه‌ركردایه‌تی بكات دڵخۆش نا‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێستا و له‌م وه‌زعه تا راده‌یه‌ك لاوازه‌یدا له ئاست مافه گشتی و سه‌ره‌تاییه گشتیه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌م شێویه‌ی بێت، ئه‌گه‌ر به یه‌كلایی ره‌تیاننكه‌تاوه له‌به‌ر پێویستیی كاتی به كورد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و بێهه‌ڵوێستی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تاڵه موویه‌ك له ره‌فتار و بۆچون و سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌كانی ئه‌تاتۆرك له‌مه‌ر پرسه ستراتیجیه‌كان له‌م حزبه‌دا نه‌گۆڕاوه. ئه‌م دوو حزبه‌ی توركیا( ئاكه‌په و جه‌هه‌په)ئه‌گه‌ر تائه‌نتكێك دوو ئاراسته‌ی جیاواز له به‌رێوه‌بردنی توركیا و ئامانج و رێباز و فكر و ئایدیۆلۆجیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌مه‌ڕ پرسی كورد جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان تێدا نیه كه له به‌ر ده‌رئه‌نجامێكی هه‌ڵبژاردنێك له‌م جۆره‌ی ئه‌سته‌نبوڵ كورد شاگه‌شكه بكات و وا بزانێت له رووی پرسه‌كه‌ی و قوڵایی كێشه مێژووییه‌كه‌ی شتێك سه‌وز ده‌بێت و هه‌نگاوێك ده‌چێته پێشه‌وه. به‌ڵی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه ته‌كتیكیه بۆ كاروباری رۆژانه و ململانێی حزبی كارێكی ئه‌رێنیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داشی هه‌ر یه‌ك له‌و دوو حزبه باڵاتر بێت به‌له‌برچاوگرتنی روانینی ورد بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وه ره‌نگه به‌زیاتر قوڵبونه‌وه و وردبونه‌وه له هاوكێشه‌كه و مێژووی هه‌ردوو حزب، ئه‌وا ره‌نگه زیاتر ره‌شبین بین و چاوه‌رێی ره‌فتاری باشتر له جه‌هه‌په نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دروشم و بانگه‌شه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان بێینیه به‌رچاومان له‌وه‌دا یه‌كلایی ده‌بینه‌وه كه ته‌نانه‌ت خۆیان له‌قه‌ره‌ی هیچ شتێكی گرنگ بۆ كورد نه‌دا و په‌یمانی به‌دیهێنانی ته‌نانه‌ت بچوكترین مافی كوردیان له هیچ پاریزگایه‌كی توركیا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌دا به پارێزگا ناسراو كوردیه‌كانه‌وه نه‌ك ئه‌مرۆ بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بیده‌ن.
هه‌رچه‌ند زۆرێك له سه‌ركرده‌كان هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبوڵ به بربڕه‌ی پشتی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌نێن و هێمای جه‌ماوه‌ری و پێگه و قورسایی هه‌ر حزبێك له‌سه‌رجه‌م توركیا ده‌رده‌خات به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه توركیا سیاسه‌تی ناوه‌ندی خۆی له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌ت هه‌یه و له ڕێڕه‌وی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی گشتی هێڵێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه هه‌ردوو حزب ناتوانن خۆیان لێلاده‌ن و تاكره‌وانه هه‌نگاو بنێن، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاكانی ئاكه‌په و ره‌فتاره‌كانی ئه‌ردۆگان بهێنینه‌به‌رچاو ده‌بینین كه له‌و باره‌وه ماوه‌یه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی كێشه‌سه‌ره‌كیه‌كانی كورد به ئاشتی و چاره‌سه‌ری دا، به‌ڵام دواجار نه‌یتوانی له هێله دیاریكراوه‌كه ده‌ربچێت و له چه‌قی گۆلاوه خه‌سته‌كه‌ی بۆچونه ئه‌تاتۆركیه‌كه رزگاریبێت، له‌مه‌ڕ ئازادی و مافی گه‌لان و دیموكراسی و به تایبه‌تی پرسی گه‌لی كورد تاكه هه‌نگاوێك جیاوازی ده‌رنه‌خست، سه‌ره‌رای چه‌ند هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی له‌و باره‌وه تاوه‌كو خۆتوندكردنی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دووباره پاشگه‌زبونه‌وه‌ی.
بۆیه پرسی ئێمه نه به سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه ئاكه‌په‌ش، به‌ڵكو ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ته‌رازووی هێز و سه‌نگی سیاسی نێوخۆیی رووت بۆ لایه‌ك لاسه‌نگ ده‌بێت كه جگه له‌به‌رده‌وامبوون له تاكره‌وی نێوخۆیی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیای قووڵ هیچی لێناخوێنرێته‌وه. پرسی كوردیش پێویستی به هه‌نگاوی گه‌وره و گۆڕێنی عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تی توركیایه نه‌ك هه‌ڵبژاردنێك لێره‌و له‌وێ، بۆیه سه‌ركه‌وتنی ئیمام ئۆغلۆ هیچ دڵخۆشی نه‌كردم.
بە هاريش ده ستي له كوشتني گوڵدا هه يه … مە و جود سامان
ئە و بوو، وای کرد گوڵە کان رێ ونکە ن
لە سە ر میراتی باخچە رێک نە کە ون
بکە ونە ژێر هێرشی بە فر و دە مە سوێرە کە ی دڕک و شمشێر
گوڵە کان، ئە وە ندە نە فام و ساویلکە بوون
خۆیان بۆ ئاهە نگی مە رکانە کانی جە هە نە م ڕازاندە وە
بە هار وادە ی پێدان وە ک دایکێکی سروشتی
هە تا شوو نە کە ن جێیان نە هێلی…..
چونکە جە نگ، جە نگی گو ڵە کان لە هیچ پێشبینی و ڵاپە رە یەکی کتێبی مێژوودا چاوە روان نە دە کرا!
هە ڵگیرسا،کە هە ڵگیرسا
گوڵ بوو، گوڵە کانی باخچە و هاو سێکانی دە فرۆشت
گوڵ بوو، دۆستە کانی خۆی دە ناردە دادگاکانی پشکنین
گوڵ بوو، پێڕانە دە گە یشت بە و هە موو راپۆریە سپییانە
بە هاریش لە ولاوە زۆر بێبە زە یی و بەفیزە وە
بە مۆم یاداشت و بە ڵێنە کانی بە دە م خە ندە یە کی ساردە وە دە سووتاند….
تا وای لێهات گوڵ لە گوڵ هە ڵدە هات
(شیزۆ فرینیا گولستانی گرتە وە)
گوڵ هە بوو سە ری هە ڵگرت بۆ نادیاری، ئێستا ئە درە سە کە ی نە دۆزراوە
گوڵ هە بوو لە ئینجانە کاندا
تە سلیم بە ژوورە بێ پە نجە رە کان بوو
گوڵ هە بوو لە نێو بۆن و عە تری خۆیدا خۆی کوشت
گوڵ هە بوو یادە وە ری خۆی لە دە ست دا‌و
لە ژێرەوە ی ژیان هە موو عومری بە سە ر برد
گوڵ هە بوو ناو ئاولناو و ڕاناوی خۆی گۆڕی
گوڵ هە بوو بێ پە ناو پە رتە واز ملکە چی جە للاد بوو
گوڵ هە بوو کاڵفام و بێ ئە زموون لە گە ڵ یە کە مین (با) ی کارە سات
تۆبە ی کرد و وازی لە گوڵێتی هێنا
گوڵ هە بوو لە دە می هیچ بولبولێک چرپە و ئاواز‌و سترانی نە بیستبوو
یە کسە ر بە گە ڵ مارشی سروودی نیشتمانی کە وت
گوڵیش هە بوو وە ک هاجە ر
دە خرایە هە ر تابلۆیە ک بۆ سپێدە جهیانێک رە نگی سە مە رە ی
لە داوی خۆ جێ دە هێشت
هە شبوو گوڵە یووسف دە خرایە هە ر چالێک زیاتر جوانیی لێ دە نیشت
هە شبوو مە ریە م گوڵ کە گە مارۆ دە درا شە وانە
خاچە گوڵینە کانی دە باراندە سە ر زارەکەکە ی
هە شبوە گوڵ بێجان بە تاڤگە ی خە ندە و خوێن
دڵنە وایی دە بخشیە گوڵە فیرارییە کان
وە رزی قیامە تی گوڵالە کان زە مە نێکی ئێگجار درێژی خایاند
بە ڵام لە پر هە لپرووکا…هێدی هێدی بە سە رچوو
گوڵە کان یە ک یە ک، دوو دوو
گە رانە وە ماڵە وە و ئاوێزانی باخچە کان و خە ون بوون
هە تاو و عە تر رژایە نێو رۆح و روخسار
پایز بە شە رمە وە پێشوازی لێکردن
هاوین سە ری کز دانواند بۆ گە مژە یی و به ئاگایی
زستان تا ئە م ساتە ش سە ر سام ببوو،نە یدە زانی چ پۆزشێ بهێنێتە وە
بە هاریش درە نگ زۆر درە نگ
ئاخێکی پر لە برهنی هە لکێشا(گوایە ئە و مە بە ستی نە بووە گوڵ تە فرە بدرێ)
ئیدی حیکایە تی گوڵ بووە وێردی وە رزە کان
حیکایە تی مناڵ بوو ئە رکێکی پێویست لە قوتابخانە کانی بوون
دە بوایە رۆژی چە ندان جار
لە جادە ی پارک و پە یژە ئاییە کانی ئاسمان بخوێندرێ
زە مە ن هات و چوو گوڵ فرۆشتن، گوڵ کوشتن نە ما
گوڵ هە موو ئە م دنیایە ی داگیر کرد٠
ئه‌فیونی ڕۆشنفكران! … كاوه كه‌ریم
به‌شێك له ڕۆشنفكران كه خۆیان به‌فه‌یله‌سووفی تازه‌گه‌ری له كوردستان له قڵه‌م ده‌دن لێره‌و له‌وێ و ماوه ماوه ده‌كه‌ونه گازنده هه‌ڵڕشتن و شیكاری بۆ رووداوه‌كان وگۆرانكاریه‌كان و به‌ركه‌وته سیاسی و كومه‌لایه‌تیه‌كانی ناو كوردستان ده‌كه‌ن . ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌كن كه‌خۆیان له‌سه‌رووی ته‌واوی خه‌لك و هه‌تا توێژی سیاسی ناو خه‌لك ده‌بینینه‌وه، وه‌كاتێك ده‌نووسن یان قسه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت ڕه‌وتی سیاسی و كومه‌لایه‌تی كۆمه‌ڵگا به خه‌تی ئه‌واندا بڕوات ، وه وه‌كو مورشیدی ده‌نگی گۆرانكاری له كوردستان خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن .
ئه‌م كۆمه‌ڵه كه فه‌لسه‌فه‌ی نیولیبرالیزم به په‌یامی خۆیان ده‌زانن ، له ڕاستیدا نه له ڕیزی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ن كه تفسیری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن ، وه نه له ڕیزی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌شن كه ده‌یانه‌وی كۆمه‌ڵگا بگۆڕن. ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌كن له ئۆپۆرتۆنیسته ناسیونال رفیفۆرمسته‌كان كه ئه‌ركیان نزیكردنه‌وه‌یه له نێوان بالاده‌سته‌كان و قوربانیانی بالاده‌سته‌كاندا . ئه‌مانه له‌لایه‌كه‌وه ڕه‌خنه له‌ده‌سلات و سیسته‌مه‌كه‌یان ده‌گرن و له‌هه‌مان كاتدا پێداویستی مه‌رجه‌كانی دابین ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی. ئه‌مانه كاتێك ڕه‌خنه ده‌گرن و شیكردنه‌وه‌ده‌كه‌ن ڵه درگاكه‌كه‌وه ده‌چنه ده‌وه‌وه و له په‌نجه‌ره‌ی پشته‌وه خۆیانی پێدا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م ڕه‌وته به‌ناو ڕۆشنفكریه نیگه‌رانی ژیانی خه‌لكی كوردستان نین چۆن ده‌ژین ، ئه‌مانه كێشه‌یان نییه له هه‌ژاربوون و بێكاری خه‌ڵك ، یان زیاتربوونی پاروه نانێك بۆ سفه‌ری به‌تاڵیان ، ئه‌مانه چاویان داخستوه له‌به‌رانبه‌ر برسی بوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و به ملێونه‌ر بوونی به‌شێكی تر. له‌ڕاستیدا ئه‌مانه گله‌یان له ده‌سلاتداران هه‌یه ، یان نیگه‌رانن له‌وه‌ی بۆ كاری په‌رله‌مانی له كوردستان وای لێهات! بۆ په‌رله‌مان نه‌بووه شوێنی گۆرینی ده‌سلات ؟ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی لاسایی سیسته‌می په‌رله‌مانی لیبرالی و رۆژئاوایی بكاته‌وه؟ ئه‌مه و سه‌دان هیوایی ئه‌م ڕه‌وته كه به سیسته‌میی په‌رله‌مانیه‌وه گرێیان دابوو.
ئه‌م ده‌سته‌یه و هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له‌م ڕاسته دا كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گشتی خه‌لك بۆلای خۆیان ڕابكێشن و خه‌لك به‌رنه به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان. ئه‌مانه و هه‌ندێك له ڕه‌وته سیاسیه‌كان له سه‌رده‌مێكدا و توانیان تاراده‌یه‌ك ئامانجی خۆیان بپێكن، وه توانرا خه‌ڵك به‌ره‌نه به‌رده‌م سندوقی ده‌گدان، له‌مه‌شه‌وه وه تا ڕاده‌یه‌ك توانیان دنگی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام كه‌مێ كپ بكه‌ن ، ئه و ده‌نگه‌ی كه هاتبوونه مه‌یدان بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سلاتی ملیشیایی و مافیایی ناسیونالستی كوردی. به‌لام پاش دواین هه‌ڵبژاردن كه زۆرینه‌ی خه‌لكی بایكۆتیان كرد ، ئه‌مانه نیگه‌ران بوون و خه‌م دایگرتن ، به‌لام هه‌ر له‌سه‌ر فه‌لسفه‌ی سیاسی خۆیان مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بیروبۆچونه‌كانیان .
به بڕوای من ئه‌م بیروبۆچونانه و فه‌لسفه‌ی ئه‌م ڕه‌وته رۆشنفكریه ماده‌یه‌كی بێهۆشكه‌ره كه ده‌درێت به خه‌لكی كوردستان تاكو بێ ده‌نگیان بكات و ڕازی ببن به ده‌سلاتی كوردایه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سلاتداران و ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌سلات و پرۆسه‌كایان ده‌كه‌ن . ئه‌مانه به بێ پێشگرو پاشگر ئه‌ركی گێژو وڕكردنی جه‌ماوه‌رن و بلاوكرنه‌وه‌ی وه‌همێكی گه‌وره ن، به‌واتایه‌كی تر ئه‌فیون ده‌كه‌نه قورگی كۆمه‌ڵگاوه. به‌لام بۆچی وایه ؟ بۆچی ئه‌فیونه ؟
سه‌ره‌تا ده‌مه‌ویت بڵێم له زوربه‌ی زۆری وولاتانی دنیادا په‌رله‌مان جێگایه‌ك نه‌بووه بۆ گۆرانی ریشه‌یی ، له زوربه‌ی زۆری ولاتانی په‌رله‌مانیدا ، په‌رله‌مان بۆ پاراستنی سیسته‌می سیاسی و ئابوریه‌كی تایبه‌ته ، خه‌ریكی رێكخستنی هاولاتیانی له چورارچێوه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی و ئابوری دیاریكراودا، وه ته‌نها فورمولاسیۆن و داواكاریه‌كی سیاسیه له چوراچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیاریكراو بۆ به‌شداریكردنی تۆێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له پرۆسه‌ی مافگه‌رایی پێكهاتنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سلات سیاسی .
ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌ك نییه بۆ به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كاروباری ده‌وڵه‌ت و ده‌سلاتی سیاسی ، به‌لكو پاكانه و ڕوپۆشێكه بۆ پیاده‌كردنی ده‌سلاتی چینێك یان كه‌مایه‌تیه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه شێوازێكه بۆ ڕه‌واپێبه‌خشینی به ده‌سلاتداریه‌تی چینێك. ئه‌مه میكانیزمێكی ناڕاسته‌وخۆی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ره، به‌لام نه‌ك خودی خه‌لك به‌ڵكو كه‌سانێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بن ، وه ئه‌مان پابه‌ند نین به ویست و ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردون ، واته خه‌ڵك نه‌ك به نوێنه‌رایه‌تی و قسه‌كه‌ری خۆیان به‌ڵكو وه‌كو جێنشینی خۆیان له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتداریدا هه‌ڵیانده‌بژێرن. به‌م مانایه پرۆسه‌ی مه‌شروعیه‌ت په‌یداكردن ده‌سلات نه‌ك ده‌خاله‌تی خه‌لك. ئه‌مه به پێناسه‌یه‌كی گشتی سیسته‌می په‌رله‌مانی . به‌لام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ته‌نانه‌ت له‌م نمونه‌یه واته نمونه‌ی شێوه‌ی په‌رله‌مانێكی كه‌له‌وولاتانی ئه‌وروپا بوونی هه‌یه یان نه‌خێر شكلێكی په‌رله‌مان و سسیته‌می په‌رله‌مانی كه له‌ولاتانی به‌ناو جیهانی سێیه‌م بوونی هه‌یه قابیلی ئه‌وه‌یه له كوردستاندا دروست بكرێت و ببێته جێگای ده‌ستگایه‌كی یاسایی و جێگای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سلات ؟ له‌مه‌شه‌وه په‌یامی ڕۆشنفكرانی ناڕازی وناسیونال ریفرۆمسته‌كان به‌ئامانج بگه‌یه‌نێ .
له كوردستان، نه‌ك ناكرێت پرۆسه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان بكرێته به‌دیلیك بۆ گۆرانكاری ڕیشه‌یی ته‌نانه‌ت ناشتوانی له‌م رێگایه‌وه سیسته‌مێك دابمه‌زرێنی كه یاسا سه‌روه‌ر بێت و هه‌لبژاردن ئازاد بێت ، په‌رله‌مانێ دروست بكه‌یت كه خه‌لكی كوردستان له‌ژێر سیسته‌مێكی ئه‌وروپای یان ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی سیسته‌می ولاتانی تری جیهانی سێیه‌می رێك بخات ؟
كوردستان ولاتێكی سه‌ربخۆ نییه ، وه له‌و كرداریشدا سه‌ر به‌عێراق نییه ته‌نیا به‌ناو نه‌بێت. به‌لكو جوگرافیایه‌كی دیاریكراوه كه ده‌سلات و پاراستنی دراوه‌ته ده‌ست دوو حزبی ملیشیایی بنه‌ماڵه‌یی. ئه‌و چوارچێوه جوگرافیایه زیاتر خۆی له‌بازارێكی فه‌وزا ده‌بێنێته‌وه كه قاچاخچیانی بازار و سیاسیه‌كان له‌ژێر چه‌ند ناوێك‌دا كاری خۆیان تێدا ده‌كه‌ن وسه‌رمایه هه‌ڵده‌چنن ، وه هێزێكی به‌هێزی ملیشیایی له ژێر چه‌ند ناوێك‌دا دروست كردوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و قووتی خه‌ڵكیان خستۆته ژێر چنگی خۆیان ، له‌و نێوه‌شدا خه‌لك هه‌وڵده‌دات كه نانی په‌یدا بكات بۆ مانه‌وه‌ی ژیانی خۆی .
ئه‌م قاچاخچیانه خۆیان له‌ژێر هه‌ندێ ناو وه‌كو په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تدا حه‌شار داوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له ده‌سلاته‌كه‌یان دووربخه‌نه‌وه. نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه ئه‌م ده‌سه‌لاتدارانه جوره‌ها له سیناریوی حوكم و ده‌سلات وئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵبژاردنیان نیشان داوه ، له‌ژێر ناوی پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیدا شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن به‌ده‌سلاتی بنه‌ماڵه‌ی و نه‌وه‌كانه‌كانیان له‌ڕیزداده‌نین بۆ مانه‌وه‌یه‌یان له سه‌ركورسی ده‌سلات و هه‌تا نه‌یاره‌كانیشیان به پێشكه‌ش كردنی چه‌ند پۆستێك دخنه ناو ئه‌و پرۆسه قیزه‌ونه‌ی خۆیانه‌وه، له كۆتایشدا هه‌ر ده‌سلاتی خۆیان درێزه پێده‌ده‌ن و و خه‌لك و چاره‌نووسی ئه‌م جوگرافیایه‌و به‌نادیار و سه‌رگردانی ده‌هێڵنه‌وه.
ڕاسته ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت بوایه و له چوارچه‌وه‌ی جوگرافیایه‌كی به‌ره‌سمی ناسراودا بوایه، ئه‌وا ده‌كرا و یان ده‌توانرا شكڵێك له ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی یان حكومی یاسا و هه‌ندێ ریفورم به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ ، چونكه جوگرافیای ڕه‌سمی ناسراو خۆی له خۆیدا وه‌لام ده‌ره‌وه‌یه به هه‌ندێ كێشه‌ی سه‌ره‌كی. به‌لام له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا و بوونی ده‌سه‌لاتی ملیشیایدا له‌ناو جوگرافیایه‌كی دیاریكراو كه قۆرخكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابووری له‌لایه‌ن حزبی بنه‌ماڵه‌و ملیشیاوه ئومێد به هیچ گۆڕانكاریه‌ك نییه. ته‌نیا رێگاچاره‌یه‌ك كه‌له‌به‌رده‌م خه‌ڵك دا مابێ ئه‌ویش هاتنه‌مایدانیان بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سلاته ، ئه‌مه‌ش به رێكخستنی ناره‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێ كه بتوانێ ئه‌و هێزانه له ده‌سلات دووربخاته‌وه وملیشیاكانیان چه‌ك بكات و و ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر سه‌روت و سامانیان ، و ده‌سلاتی خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ. ئه‌مه‌ش تاكه رێگایه كه بتوانێ ئاینده‌ی كوردستان به‌ره‌و خاڵێكی وه‌رچه‌رخان ببات و ژیانێكی ئاسوده‌یان بۆ ده‌ستبه‌ردار بكات. ئه‌مه ته‌نها ڕێگا چاره‌یه نه‌ك ئه‌و ئه‌فیونه‌ی به‌شێك له ڕۆشنفكران ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و هه‌ندێك له بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانیش به‌شێونیه‌وه‌ن.
كاوه كه‌ریم

ئاپۆکالیپس لە “سەرما و بەرد”ی دلاوەر قەرەداغیدا …نووسینی: بەکر ئەحمەد
لە فیستیڤاڵی فیلمی ٢٠١٨ ی یۆتۆبۆریدا، چەترێک وەک ناونیشان کۆمەڵێک تەوەری ناوەرۆکی فیلمەکانی کۆدەکردەوە: (ئاپۆکالیپس و فیلم). بابەتەکانی وەک پەلاماری زۆمبی، بڵاوبوونەوەی پاندێمی، گەرانەوەی وەحشە گەورەکان، کاتێک مەکینەکان دەسەڵات بەدەستەوەدەگرن، دەسەڵاتە دیستۆپیەکان، کارەساتە سروشتییەکان، سروشت پەلامار دەداتەوە، پەلامار لە فەزاوە و جەنگە ئەتۆمیەکان، دەکرێ وەک کۆمەڵێک ناونیشان ئاماژە پێبدرێت بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە ڤیستیڤاڵدا نمایشکران. هەموو ناونیشانەکانی سەرەوەیش بە جۆرێک گێڕەرەوەی ئەوەیە کە کۆمەڵگا ڕووبەڕووی کۆتایی خۆی دەبێتەوە و کەمایەتییەک مێژووی دووبارە ژیانەوە و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەیەکی تر نمایشدەکات.
چەمکی (ئاپۆکالیپس) لە سادەترین دەربڕینەکانی ماناکەیدا :بە کۆتایی دنیا دەکرێ سەرنجی بدرێتێ. وشەکە لە بناغەدا یۆنانییە و زانستی ئێستاکۆلۆجیا کە بەشێکە لە زانستەکانی لاهوت و فەلسەفە سەروکاری لەگەڵ ئەو بەشە لە حەکایەتی “کۆتاییەکان”دایە.
چیرۆکی نوح و دروستکردنی کەشتییەک بۆ ڕزگارکردنی نەوەکانی بەشەرییەت و تۆفانی گەورە بە یەکێک لە حەکایەتە ئاپۆکالیپسییەکانی ناو ئایین لەقەڵەم دەدرێت. هەمووان دەمرن و کەمایەتییەکی کەم دەربازدەبێت و سەرلەنوێ دەستپێدەکردنەوەیەکی دیکە بەرێوەیە.
یەکێ لەولقانەی فیلمەکانی ئاپۆکالیپس لەم دواییانەدا کاری لەسەر دەکات، بە فیلماتیزەکردنی ئەو چیرۆکانەیە کە سەر بە ئەدەبیاتی دیستۆپیایە. لقێک لە بواری نووسین کە نووسەر بۆ ڕەخنەگرتن لە کۆمەلگای ئەمڕۆ ، وێنەیەکی ئایندەییانە بۆ کۆمەلگایەک دەکێشی کە دەسەلاتی سیاسی تیایدا تۆقێنەرە.
دیستۆپیا ڕێک پێچەوانەی یۆتۆپیایە و رۆمانە بەناوبەنگەکەی (مارگرێت ئەتوود) ” حەکایەتی کارەکەرەکە” و “1984’ی “جۆرج ئۆروێل” دەچێتە خانەی ئەم بوارەوە.
ئەگەرچی (سەرما وبەردی) دلاوەر قەرەداغی دووبارەکێشانەوەی وێنەی ڕابردوویەکە لە ئیستاوە سەرنجی دەدرێتێ، بەلام گێرەرەوەی هەمان ناوەرۆکێکە کە حەکایەتە دیسپۆتییەکان باسیدەکەن. سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەدەبی دیستۆپیا لە زمانی عەرەبیدا بە (ادب المدینە الفاسدە) وەرگێردراوە.
بۆیەش ئەو وێنەکێشانە رۆژانەیەی لە مەمەلەکەتی سەرما و بەرد دا دلاوەر دەستی بۆ دەبات، هێندەی وەسفکردنی شاریکی فاسدە، رەنگە ناونیشانێکی دیکە دروست نەبێت بۆ ئەم جیهانە.
ئەم پیشەکیییە کورتە سەبارەت بە ئاپۆکالیپس و دیستۆپیا، بۆمن گرنگە و لە شوێنێکی دیکەی ئەم نووسینەدا دەگەرێمەوە سەری.
ئەگەر گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسیی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئیلهامی (مارگەرێتا ئەتوود)ی ئەمریکییە بۆ نووسینی “حەکایەتی کارەکەرەکە”، ئەوا نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو و دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستانی عێراقدا، ئیلهامبەخشی دلاوەرە بۆ نووسینی (سەرما و بەرد). بەڵام بە جیاوازییەک کە (مارگەریتا ئەتوود) لە ئیستاوە وێنەی کۆمەلگایەکی ئایندەییانەی ئەمریکا دەکێشێت کە کارەساتێکی سروشتی روویداوە و دەسەڵات کەوتوەتە دەست ڕاستی مەسیحی. بەڵام لای دلاوەر قەرەداغی، (سەرما و بەرد)، دووبارەگیرانەوەی مێژووی دابەزینی جەنگاوەرەکانی شاخە بۆ شار لە شیعردا.
کاتێک جەنگاوەرەکان لەشاخەکان
هاتنە خوارەوە و شۆڕش کۆتایی هات.
من شەوێکیان جلی پێشمەرگایەتیم لەبەر کرد و
دامە شاخ.
ئەم چەند دێرەی سەرەوە، دەستپێکی یەکەمین دیرەکانی قەسیدەی (سەرماو وبەرد)ی دلاوەرە. خوێنەر لەم دەربڕینە کورتەدا لە بەرانبەر بەهێزترین بەشەکانی ئەم قەسیدەیەدایە. ئاخر کۆتایی شۆڕش و هاتنەخوارەوی جەنگاوەرەکان، دەکرێ بە دەستپێكی ئەو یۆتۆپیایە دەستپێبکات کە حەکایەتی شۆڕش لە چەند دەیەی رابردوودا کاری لەسەر کردووە و بە گوێی کۆمەلگادا دراوە. بەڵام رێک لەو سەرەتایەدا کە خەون و ئاوات و درەخشاوەیی ئایندەیەک کە خەریکە خۆی پیشانی هەمووان دەدا، شاعیری (سەرما وبەرد)، پشت لە شار و یۆتۆپیا و ڕوو لە شاخ هەڵدێ.
“گابرێل گارسیا مارکیز” لە (سەجەلەی مردنێکی ڕاگەیاندراو)دا و لە یەکەمین دێرەکانی رۆمانەوە دەنووسێ:”ئەو رۆژەی ئەوان دەیانویست سانتیاگۆ ناسر بکوژن، ئەو پینج و نیوی بەیانی لە خەو هەستا تا خۆی بگەێنێتە لای ئەو کەشتییەی کە قەشەی پێ هاتبوو.” ڕەنگە ئەمە جوانترین دەستپێکردنی رۆمان بێت کە بە کوشتنی پالەوانی سەرەکی دەست پێدەکات.
دلاوەریش لە قەسیدەی سەرما و بەردا، لە رۆژی سەرکەوتنی شۆرشدا، لە شۆرش هەڵدێت. ئیتر خوێنەر دەبێ بە شوێن ناوەرۆکی ئەم شۆرشەوە، لە دیرەکانی دیکەدا بۆ کار و کردەوەکانی شۆڕش بگەرێ.
بەوەی جەنگاوەرەکان بەشاخەوە بوون و کارییان لە شۆڕشدابوونێکی بەردەوامدا بووە، لە هاتنەخوەرەوەیاندا، کۆتایی بە شۆڕشییان دەهێنن و لەگەڵ زەماوەندی ئەم هاتنەخوارەوەیاندا، جەژنی سەرکەوتنی شؤڕش دەگیڕن.
بەڵام ئەم جەژنگێرانەی شۆڕش لە شارەکاندا کە بە کۆتایی شۆڕش تەواودەبێت، بە دەستپێکی جەژنگێڕانێکی دیکەی شاخەکان دەستپێدەکات کە لە کاتی بوونی شۆڕشگێرەکاندا لە شاخ، دەرفەتی ئەم سەما بێدەنگییەی ناو شاخەکانی نەدەرەخساند. ئاخر
ئەو ڕۆژانە بەفرێکی سپی‌تر ئەباری
بارانێکی نەرمتر بەسەر گووندەکاندا دای ئەکرد
…….
ئەو ڕۆژانە هەموو شت لە شاخەکان
کپ و ئارام
وەک ئەوە وابوو
دونیا دوای شەوانێکی درێژ پشێویی‌و خەوزڕان
قوڵ قوڵ خەوی لێ بکەوێ
بەڵام ئەم ئارامییە ئەفسووناوییەی شاخەکان لەدوای جێهێشتنی جەنگاوەرەکان و چوونەخوارەوەیان بۆ شارەکان، هاوکاتە بە پڕبوونی شارەکان لە دەنگەدەنگ و قەڵەباڵغی.
بەڵام کاتێک دەنگی منی ناو شیعر کە لەگەڵ هاوڕێەکیدا بە جادەیەکی تەڕ و تاریک‌دا پیاسەیان دەکرد، بە دەنگێکی نزم کە بە تەنها هاوڕێکەی گوێی لێ بێ
ئەبینیت.. من لە دوورەوە تارمایی سەرما و زوقمێک
ئەبینم
کەوا خەریکە بەرەو ڕوومان هەڵ ئەکا!
شاعیر لەناو کەڕنەڤاڵی شایی و زەماوەندی ناو شارەکاندا، هەوری سەرما و زوقمێکی سارد دەبینێ کە بەڕێوەیە.
لێرەوەیە کە دەنگی گێرەرەوەی ناو شیعر، ئەو سەری کارەسات دەبینێت و پێی وایە شار ڕووبەڕووی تاعونێکی سەخت دەبێتەوە.
بەڵام ڕێک لەو شەوانەدا کە شاعیر بای تاعوونی سەرما و بەرد دەبینێ
شەوێکیان دەستێک جلی پێشمەرگایەتیم
لە یەکێکیان
کە چیدی پێویستی پێنەمابوو
وەرگرت و
دامە شاخ.
نەک بۆ ئەوەی دژی هیچ بجەنگم
بەڵکو بۆئەوەی لەگەڵ خۆمدا ئاشت ببمەوە.
کاتێك شاعیردەداتە شاخ، ئەو بە ئەلفبێی زوبانێک کە خەریک بوو لەو زەمانی پێشمەرگایەتییەی دوای شۆڕشدا فێری دەبوو، دەکەوێتە یاداشتکردنی ئەو شتانەی کە دەیبینێ و دەیبیستێ. ئیتر خوێنەر کێشدەکرێتە ناو تۆماری ئەو ڕووداوانەی کە لە دوای کۆتایی شۆڕشدا ، شاعیر لە وێنەکێشانیدا نیشانماندەدات.
ئالێرەوەیە تەواوی ئەو لقە جۆراوجۆرانەی کە ئاپۆکالیپس دەکرێ لەخۆیدا کۆیبکاتەوە لەبواری ئەدەب و فیلماتیزەکردنی ئەو لە سینەمادا، دێنە ناو سەرماو بەردی دلاوەر قەرەداغییەوە.
جەنگەکان دێنە ناو زمان و ماڵی ئینسانەکانەوە. لە جیاتی گۆدزیلا، وەحشی گەورە گەورە لە هەموو شکڵەکانی خۆیاندا پەیدادەبن، لە شیوازی خانووی گەورە گەورەدا، لە شێوازی زەلامی گەورەدا. ئینسانەکان وەک ئەوەی بەر پەلاماری زۆمبییەکان کەوتبن:
هەر شت بوو لێمان ئەکەوت
هەر شت بوو لە شوێنان بیرمان دەچوو
هەرشت بوو لەملاو لا لێمان جێ ئەما
وەک ئەوەی لە دوای کارەساتێکی سروشتییەوە رودەدات، ئینسانەکان لە کونج و کەلەبەری شارەکەیانەوە سەردەردێنن، هەتاو تەڵ تەڵ دەیدایە کزی، کۆلان عەموود عەموود دەیدایە کزی، شەوان تاریک و بێ ئەستێرە.
ریتمی ژیان وەک ئەوەی لە فیلمی خەیاڵە زانستییەکاندا لە لایەن رۆبۆتێکەوە قورمیشکرابێ و لە ژیانی ( مومو و خەبات لە پێناوی کات) ی “میشێل ئێندێ”دا بەرجەستەدەکرێتەوە، بە خێراییەکی لەرادەبەر تێدەپەڕێ. ئیتر ژنەکانی ئەم مەملەکەتە لە ناو قەسابخانەکانی سەربڕیندا لە هەموو شوێنێکدا سەردەبڕڕان. لە دەوڵەتێکی پۆلیسیدا، هەموو ئینسانەکان دەکرێن بە پۆلیس و لەسەرە درێژەکانی بوون بە پۆلیسدا، لە شار و دێوە، حەشاماتێکی زۆر ڕادەگیرێن.
کارەساتە سروشتییەکان نەک هەر تەر و وشک دەسووتێنێ، بەڵکو وەک دارەکانی فیلمی “حەکایەتی ئەڵقەکە”ی “جەی ئار ئار تۆڵکین” زمانیان دەپژێ و دەقیژینن و دەترسن بکەونەوە بەردەستی باخەوانە دڵرەقەکان. ئیتر هەڵهاتنی خەلک دەستپێدەکات وبە کۆرەوی نیوان شار و شاخەکانەوە دەبینرێت. سەرما هەلدەکات و سروشت بە هەموو رقێکی خۆیەوە پەلاماردەدات و ئەم مەملەکەتەی سەرما و بەرد لە گرتنێکی دڵرەقانەدا یەخسیردەکات. ئەگەر کانیبالیزم و ونبوونی هەموو پێوەرە ئینسانییەکان لە ئاپۆکالیپسییەکانی ئەدەب و ئایین دا هەمیشە ئامادەیی خۆی هەیە، ئەوا لە سەرما و بەردا بە تەواوی هێزی خۆیەوە، نمایشدەکرێت. لەم حەکایەتانەدا ئینسان دەگەێنرێتە ئاستانەی فەنابوون (یوم الاخر)، بەڵام کەسانێکیش هەن دەبێ بجەنگن و مانایەک لەم کاوسەدا بدۆزنەوە و حورمەتی ئینسانی خۆیان لەدەستنەدەن. ئالێرەوەیە شۆڕش وەک یاخی بوونێکی لە سەرەتاوە تاکگەرایانە و دواتریش دەستە جەمعی دێتە ناو مێشکی ئەو ئینسانانەی کە دووچاری ئەم عەزابە گەورەیە ناو حەکایەتە ئاپۆکالیپسییەکان دەبنەوە.
لە سەما و بەردا، ئەوە گێرەرەوەی چیرۆکی گەیشتن و دابەزینی شۆڕشگێرەکانە بە شار کە دەداتە شاخ و لەم کەش وهەوا زەهراوی بووەی شارەکاندا ، ئینسانییەتی خۆی دەپارێزێ و جار ناجار، لە ڕێگای نامەی هەندێک لە هاورێکانییەوە بەشێک لە جومگەکانی ژیانی دەمووچاودارانەی ژێر دەسەلاتی (سەرما و بەرد)مان پیشاندەدات.
دلاوەر قەرەداغی لە سەرما و بەرددا، لە باسکردنی دوایین بەیانییەکانی کۆتری برا گچکەماندا، دەربرینێکی جوان و سادە بۆ ناونیشنای ئەم پۆرترێتە هەڵدەبژیرێ. ئەو بە “دۆکۆمێنتارییەکی شیعری رەش و سپی” ناوی دەبات و منیش زۆر سادە و سووپاسگوزارانە لە دەلاوەری قەرزدەکەم.
بۆ من، هەموو قەسیدەی (سەرما و بەرد) دۆکۆمێنتارییەکی ڕەش و سپی ناشیرین‌ترین زەمەنەکانی مێژوویەکە کە تا ئیستاش زوقمی ئەم بەستەلەکە و دڵرەقی ژیانی ناو ئەم مەملەکەتە درێژەی هەیە. بەلام لەگەل ئەوەیشی کە دلاوەر وەستایانە هەموو رەگەزەکانی ناو ئاپۆکالیپسێکی سیاسی کە لە یەکەمین وشەکانی دەستپێکی قەسیدەکەوە ئاماژە بە دەرکەوتنەکانی دەکات و بە دەربڕینی: کاتێک شۆڕش کۆتایی هات و ئەو شەوێکیان جلی پێشمەرگایەتی لەبەردەکات و دەداتە شاخ. لە کاتێکی وادا کە یۆتۆپیا دوای سەرکەوتنی شۆرش ، جەماوەرێکی گەورە مەستدەکات ، ئەو نەک هەر پێشبینی هەڵهاتنی خۆری دەسەڵاتێکی دیستۆپی دەکات ، بەلکو لە وێناکردنی بەشێکی گەورەی جومگەکانی ژیانی ناو ئەم دەسەلاتەدا ، وێنە دەگرێت و لە بەئەرشیفکردنی ئەم مێژووەدا لە بواری شیعردا، قەسیدەیەکی جوان دەخوڵقێنێ.
بەلام هیشتاش هەستدەکەم دڕندەیی زەمەنەکە و کارەساتەکانی ناوی خاوەنی دەنگ و دەمووچاوێکی دیاریکراوی خۆیان نین تا خوێنەر بتۆقێنێت و هەست بە ساردی و گەرمی بێحورمەتییەکانی ئەو زەمەنە بکرێت کە (سەرما و بەرد) دەیەوێ بیگێڕێتەوە.
قەسیدەی سەرما وبەرد، لە نیشاندانی فیلمێکی دۆکۆمێنتاری ڕەش و سپی دەچێت لە سەر مێژووی زەمەنێکی پڕ لە دڕندەیی، بەڵام بە بێ بوونی هیچ مۆسیقایەک لە باکگراوندی دیمەنەکاندا. ونبوونی دەنگ بە مانای تایبەتی وشەکە، وەک ئەو فیلمانەی لەسەر مەکینەی سینەما کۆنەکان پیشاندەدرێت کە تاکە دەنگێک دەبیسترێت، چکەچکی بەکرەی فیلمهەڵکردنەوەکەیە. وەک نیشاندانی فیلمەکانی ئاوشویتس بە کامێرای ڕەش و سپی کە تیایدا دەمووچاوەکان بە کۆمەڵ دەسووتێنرێن و ئاه و نزوولەیەکێان لێدەرنایەت.
(ستیڤن سپێڵبێرگ) لە فیلمی “لیستی شیندڵەر”دا، بۆ ئەوەی لەم بێدەنگیی و بێدەمووچاوییەی چۆڵکردنی گەڕەکی جووەکانی یەکێک لە گیتۆکانی کراکۆڤدا لە پۆلۆنیا رزگارمان کات و زەبروزەنگی بەکارهاتووی زەمەنەکە بخاتە دڵی تەماشاچییانی فیلمەکەوە، لە کاتێکدا کە فیلمەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە رەش و سپی گیراوە، دیمەنی منداڵێک کە پاڵتۆیەکی سووری لەبەردایە و بۆ کەسێک دەگەرێ، دەخاتە ناو وێنە رەش و سپییەکانی سکێچەکەوە و بینەری فیلم، بیجگە لە منداڵی پالتۆسوور، هەموو ئەو جووڵە بێئەژمارانەی کە لە دیمەندا دەگووزەرێ لە بەرچاویدا وندەبێ و چاوی ئەو جگە لە منداڵی پاڵتۆسوور، ناچێتە سەر هیچ گۆشەیەکی دیکەی ناو دیمەنەکە.
دلاوەر قەرەداغی لە سەرما وبەردا، بێجگە لە پۆرترێتی کۆتری برا گچکەمان و دوو نامەیەک کە دەکرێ دەنگ و رەنگ بە زەبرو زەنگ و دڕندەیی زەمەنەکە بدات و خوێنەر لە بەرانبەر سەرمای یەکێک لە دەمووچاوەکانی ژێر دەسەلاتی کوردی‌دا ڕابگرێت، دڕندەییەکانی زەمەنەکە و تووندوتیژی ڕۆژگارەکە لە دەرکەوتنیدا لەسەر دەمووچاوەکان جێناهێڵێ. بۆیەش دەنگ ورەنگ و زەبروزەنگی ڕۆژگاری ئینسانەکانی کۆماری سەرما و بەرد، وەک وێنەیەکی ڕەش و سپی دۆکۆمێنتاری بێدەنگ بەبەرچاوماندا تیدەپەرێ. هەربۆیەش سەرتاپای شیعرەکە لەسەر ریتمێکی ئارام دەچیتە پێشەوە کە خوێنەر لە خوێندنەوی دێرەکانیدا تووشی ماندووبوون و دڵەراوکییەکی دەروونی نا‌بێت. بێگوومان ئەم دەربڕینە گشتیگەرانە نییە و هەندێ شوێنی قەسیدەکە راتدەگریت و جوولەت لێدەبڕێ.
دیمەنی گۆرانیوتنی ماسییەکانی دەریای ئیژە بۆ منداڵە نووقومبووەکانی کۆچی کوردان، یەکێک لەو دیمەنانەیە کە لە پرسەیەکی ژێر ئاودا، بێ هەناسەدان بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاتدەگرێت.
ماسییەکان قوڵپ قوڵپ لەبەرخۆیانەوە
بە دیارییانەوە گریاون و
بۆ دڵدانەوەیان
شەڕە ئاویان لەگەل کردوون و
هەی لێ لێ، هەی لۆلۆیان بۆ گوتوون.
وەک چۆن لە هەموو حەکایەتە “ئاپۆکالیپس”ەکاندا گروپێک و چەند کەسانێک بەرەنگاربوونەوەیەک نیشاندەدەن، چیرۆکی مەرگی کۆتایی و دووبارە دەستپێکردنەوەیەکی دی سەرهەڵدەدات، بەڵام لە سەرما و بەرددا، ئاماژەیەکی لەم جۆرە بەدی ناکرێت. ئەمە نەک بەداوای ئەلتەرناتیڤکردن لە شاعیر لێکبدرێتەوە، بەڵکو وەک بەشێک و جومگەیەکی سادەی ناو ژیانی ئەم مەملەکەتەی کە دووچاری پەلاماری شۆرش و نەفرەتەکەی دەبێتەوە و بەستەلەکێکی دیستۆپییانە هاولاتیانی ئەم مەملەکەتە لە زستانێک و دڵرەقییەکی گەورەدا رادەگرێت، هاتنەدەرەی ئینساکان لە تاریکی و دووبارەدەستپێکردنەوەیەکی تر، لە سەرما و بەردا ، لە نادیاریدا هێڵراوەتەوە.
بە جیا لە دەنگێكی یاخی کە دەنگی شاعیر خۆیەتی کە وەک چاوساغێک دەستمان دەگرێت و دەمانباتە ناو ئەم مەلەکەتەوە، خۆڕاپسکادنێکی سروشتی و بەئاگایانە لە بەرانبەر دەسەلاتی مەملەکەتی سەرما و بەردا، لە بێجوولەیەکی تەواونادیارو نەبینراودا، خۆی نمایشدەکات.
|ئیلیزابێس فۆنسێکاس” لە تۆمارکردنی مێژووی قەرەجەکانی ئەوروپای خۆرهەڵاتدا، لە زمانی یەکێک لە قەرەجەکانی بوڵگاریاوە، دەربڕینێک وەردەگرێت و دەبێتە ناونیشانی کتێبە بەناوبانگەکەی. ئەو دەنووسێ: کاتێک ماڵەکەم جێهێشت، پیرەی ناو ماڵ دەستی گرتم و پییوتم: تۆیەک کە مێژووی ئێمە دەنووسیتەوە، دەمەوێت ئەم قسەیەم بۆ تۆمار بکەیت. بە پێوە بمنێژە، ئاخر هەموو تەمەنم لەسەر چۆک بووم!”
ئەم دەربڕینە غەمناکە کە فرمێسکی لێ دەڕژێ ، هاوکات ئاماژەی ملنەدانە بە ژێردەستەییەکی مێژوویی کە تیایدا قەرەجی تیا دەخرێتە سەرچۆک، بەڵام لە مەرگیدا دەیەوێ ئازاد بێت وبە پێوە بێت.”
لە قەسیدەی( سەرما و بەرد)دا، هێندە چاولەسەر ناشتنی دار و عەمود و باخچە و ئینسانەکانی ناو مەملەکەتی شۆڕشگێرە دابەزیوەکانە لە شاخە و بۆ شار کە بە لەسەرچۆکبوونەوە دەخرێنە گۆڕ، فرسەتی بینینی ناشتنی ئەو تەرمانەی دی نییە کە ناتوانرێت لە گۆرەکانیاندا رایانکێشن و بە ڕاوەستاوی و بە پێوە نەبن، چاویان لێکنانێن.
بەلام کاتێکیش دەگەینە کۆتایی قەسیدەکە، هەستدەکرێت، وەرزی دەستپێکردنی سەرما، لە سەرەتای خۆیدایە و دەکرێ ئەم خۆڕاچلەکاندنەی کۆمەلگا، لە بەرگی کچێکی پاڵتۆسووری دەمووچاودیاری شاردا، یان لە سەفەری لووتێکی بڕاوی ناو کۆلاندا ، یان شیعاری نووسراوی سەردیواری کارگەی جگەرەدا، بەستەڵەکی ئەم وەرزە دڵڕەقە هێندە دی ساردتر نەکات.
کۆتایی قەسیدەی سەرما وبەرد، لەوە دەچێت، سەرەتایەک بێت لە کۆتایدا. بۆیە دەکرێ وەک چۆن سەرەتای یۆتۆپیای کۆتاییهاتنی شۆڕش بە “شەوە”یەکی سیاسی دەستپیدەکات، هەر ئاواش کۆتایی قەسیدەکە، سەرەتای یۆتۆپیایەکی دیکە بێت کە کۆمەڵگای کوردی قەت نەیتوانیوە، ناوێکی بۆ بدۆزێتەوە.
نووسینی: بەکر ئەحمەد
2019-06-06
پیاو له مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی رۆژدا … شه‌یدا
رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌كو هه‌میشه، دوڕڕو گه‌وهه‌رێکی ئه‌وهای له‌ژێر په‌چه‌دا حه‌شارداوه که ته‌نیا ئه‌وانه د‌رکی پێده‌که‌ن و ده‌یبینن که ورد رۆ ده‌چن به قوڵایی پێچه‌کانی دارستانه چڕه‌کانی کۆشکه‌که‌یدا، له‌وێ زۆر شۆڕشی سپی ده‌بیننه‌وه‌و به‌یداخی بێ سیمبۆڵ و ده‌یالۆگ و دیدو گوتنی هێمن سه‌باره‌ت ئه‌و بابه‌ت و شتانه‌ی که‌سانی تر نه‌یانگوتووه‌و رۆژانه‌ش به‌رکه‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌و سه‌باره‌ت (پیاو) له ده‌قێکی شیعریی تازه‌یدا ئاوها ده‌ڵێ:
(1)
هەر لەدوورەوە بابتناسم،
حەرفی ئەم دەستنوێژە مەشکێنە
نەوەک دڵم نوێژ لەبیرکا
پیاو
(2)
بالەدوورەوە بۆنتکەم،
کەشوشەی بۆنت قڵپ کردەوە،
نەزیفی ڕۆحم بەربوونەوە
پیاو
(3)
خۆشەویستی درۆیەکە بەرژەوەندیی،
عیشق کەڕوو دەکا،
کەتاڵێک لەپرچمت هەڵدا
پیاو
(4)
کەبەچاوەکانا پیادە بوویت،
گەشتیتە جەنگی جەستە،
جێهێشتن پیشەتە
پیاو
(5)
بەچ ئایەتێک ئیمانت ئەزبەر کردووە،
ناچیتەوە سەر نوتفەی پاییز؟؟
فیراق هەموو تەمەنتە
پیاو
ڕۆژ هەڵەبجەیی
17/6/2019

به‌م سرووتانه؛ هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌یه‌وێت یاسای دورگه‌ی (ئه‌تۆس)ی یۆنانیی بشکێنێت، ئه‌و دورگه‌یه‌ی رووبه‌ره‌که‌ی336 کم و هه‌روه‌ها له ئیلیاده‌ی هۆمیرۆسدا ناوی هاتووه، که ته‌نیا 1200 نێرینه‌ی تێدا ده‌ژی و هیچ مێینه‌یه‌ك ڕێی پێنادرێ پێ بخاته سه‌ر ئه‌و دورگه‌یه.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه سه‌رپێییانه‌دا نیم سه‌باره‌ت ئه‌م هۆنراوه‌یه که ده‌ڵێن ئه‌مه هێرشێکه بۆ سه‌ر ره‌گه‌زی به‌رانبه‌رو پیاو به تایبه‌تی، ئایا پیاو کێیه؟ هه‌ندێك له فیمینیستان ده‌ڵێن له‌سه‌ر وه‌زنی میاوه، به‌س رۆژ له‌م شیعره‌دا ده‌ڵێت وانییه، ئێمه پێش ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن توخمی جیاواز بین، ئاده‌میزادین که گه‌وره‌ترین خاڵی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌و ئه‌م ئاماژه‌ش ئاوکردنه به ئاگری کێشه‌کانی نێوانیاندا، مه‌گه‌ر رۆژ ناپرسێت کوان هاوڕێیانی گیانیی؟ پێش ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ریه‌ککه‌وتنی فیزیکییمان هه‌بێت ئه‌وا به‌رکه‌وتنی گیانیمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی زۆر پڕ ورده‌کاریی و ئاڵۆز‌و پڕ له نه‌زانراو و نهێنییه، بۆیه شاعیرێکیش له دێڕه شیعرێکدا ده‌ڵێت:
(دڵ ده‌زانێت چی وا له‌ودیو ئه‌و دیواره‌وه…)
که‌واته وه‌ك چۆن به ده‌ستلێدان هه‌ست به جۆری ته‌نه‌کان ده‌که‌ین، ئاوهاش به هه‌ستی گیان که‌سه‌کان و شته‌کان ده‌ناسینه‌وه، ئه‌مه‌شه که ئولفه‌تی راسته‌قینه وه‌دی دێنێت.
گه‌ر ته‌ماشای کۆپله‌ی ژماره یه‌ك بکه‌ین ده‌بینین باسی ناسینی دوور ده‌کات، که ئه‌مه‌ش هیچ به‌رکه‌وتنێکی فیزیکیی له‌خۆ ناگرێت، ئاماژه‌ی روونی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌وه‌دا دێت ده‌ستنوێژی تیادا ناشکێت به‌م به‌رکه‌وتنه گیانییه، به‌ڵکو گرنگی حه‌رف و وشه له‌م باره‌دا رۆڵ ده‌بینێت بۆ ناساندن و لێکتێگه‌شتن و سه‌ره‌تا هه‌نگاوی عه‌شقی راسته‌قینه‌ی گیانیی که له‌سه‌ر بنه‌مای لێكحاڵی بوون داده‌مه‌زرێت و سرووته‌کانی ئارامی و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێدا به‌رپا ده‌بێت، هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه‌یه گرنگی وشه‌و پیت زه‌ق ده‌کرێته‌وه، که خاڵی جه‌وهه‌ریی زانین و گوته‌زاو مه‌عریفه‌یه، که له‌مباره‌شدا ئه‌م جۆره له به‌رکه‌وتن ده‌ستنوێژی تێدا ناشکێت، هه‌روا ئه‌مه ڕێڕۆشنییه‌که بۆ هه‌موو ئه‌و عاشقانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی پته‌و کۆشکی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه بنیات بنێن و هه‌رگیزیش تێیدا خه‌مگین نه‌بن.
وشه‌ی (پیاو) که له کۆتاییدا هه‌ر کۆپله‌یه‌کدا هاتووه، به گشتیکردنێکی تایبه‌تیی تێدایه بۆ هه‌موو ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی ئه‌وه ده‌فامن که چ جۆره پیاوێکه ئاوها وتوێژی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، ئایا هه‌موو پیاوێك له زمانی گیان ده‌گات و له دووره‌وه ده‌توانێت راستییه‌کان ببینێت و له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌یدا بئاخفێت و تێیبگات؟
یه‌کێکی تر له به‌ها جوانه نابه‌رجه‌سته‌کانی دنیای مرۆڤ بۆنکردنه، به‌ڵام چ عه‌ترو ڕیحانه‌و نێرگز‌و تیرۆزێك ده‌گاته ئه‌و بۆنی عه‌تره‌ی روح، که له فیراقدا بۆن و به‌رامه‌ی له دوای خۆی جێده‌مێنێت و وه‌کو یه‌عقوب به بۆنی کراسه‌که‌یدا سۆراخی یووسف ده‌کات و بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، جا کۆپله‌ی دووش به چه‌شنی کۆپله‌ی یه‌ك: هه‌ر له دووره‌وه‌یه، موگناتیسی گیانه‌کان یه‌کتر که‌مه‌ندکێش ده‌که‌ن کاتێك هه‌ڵگری هه‌مان سیفاتی جوانی هاوبه‌ش و لێكحاڵی بوونن، له یه‌که‌میاندا (له‌دووره‌وه…..ناسین….حه‌رفی ده‌ستنوێژ) هاتبوو، ئه‌وا له دووه‌مدا (هه‌ر له دووره‌وه….شوشه‌ی بۆن…..نه‌زیفی روح) دێت، چه‌ند جوانه ئه‌م له‌مسه باڵایه‌ی گیان که وجودی ئاده‌میزادو تۆوی بنه‌چه‌ی بوونی له‌خۆگرتووه له دوو کۆپله‌ی سه‌ره‌تادا که ده‌رگای زێڕینی رازاوه به یاقوت و گه‌وهه‌ری شیعره‌که‌مان له‌سه‌ر واڵا ده‌کات، ئه‌مه له کاتێکدایه زۆربه‌ی گیانه‌کانی تر له ته‌پوتۆزو دوکه‌ڵدا چاویان ڕیپۆقی گرتووه و گوێکانیان پڕ شه‌مع و گه‌رووشیان گیراو به قرخه‌ی کۆکه‌ره‌ش و ده‌رده‌کۆپان، ئه‌مه چ زه‌مه‌نێکه وا مرۆڤه‌کان به‌یه‌ك نامۆ بوون، لاشه‌کان بێ سه‌رو بێ گیان که به‌یه‌کده‌گه‌ن سڵاوێکی وشك له‌یه‌ك ده‌که‌ن، ده‌ڵێی به‌رهه‌مه بێتامه‌کانی خانووه پلاستیکییه‌کانه که جییناته‌کانیان ده‌سکاریی کراوه‌و وه‌کو زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و له ده‌ره‌وه جوان و له ناوه‌وه بێتام، ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م شیعره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه که داهێنه‌رانه‌و بوێرانه به‌دوای حه‌قیقه‌تی ره‌سه‌نایه‌تی بووندا ده‌گه‌ڕێت که له پرس و سیمبوڵ و وێنه شیعرییه‌کاندا هونه‌رمه‌ندانه داڕێژراون، بوونێك هه‌رگیز ناتوانرێت تیایدا چه‌پڵه به‌ده‌ستێك لێبدرێت.
به‌ڵام له کۆپله‌ی سێ‌دا که به‌ر فیزیکی له‌ش و به‌شێکی ئه‌ندامی مرۆڤ ده‌که‌وین که بۆ نموونه (تاڵێکی پرچ)ی بۆ به‌کارهێنراوه، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌شقه بێگیانه له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌نتۆلۆژی و نۆلیج دانه‌مه‌زرا بێت و په‌لی نه‌هاویشتبێ بۆ ئه‌ودیوی فیزیك، ئه‌وا ده‌بێته درۆ‌و هیچ لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی گیانیی په‌ره به‌و ته‌واوکارییه نادات له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کاندا بۆ به‌رده‌وامییه‌کی ئه‌رێنی و سه‌رکه‌وتوو، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره بێت ئارتۆر رامبۆی شاعیری فره‌نسایی به پۆڵ ڤێلیرین ی هاوڕێی شاعیری ده‌ڵێت: ئایا هیچ کۆلکه‌یه‌کی هاوبه‌ش هه‌یه تۆ‌و هاوژینه‌که‌ت به‌یه‌که‌وه ببه‌ستێته‌وه؟
له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر فیراقی گه‌ردوونیی دوماهی به هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان بهێنێت، ئه‌وا حوزنێکی تر بۆ رازه‌کانی شاعیر زیاتر ده‌بێت کاتێك ئه‌و پیاوه‌ی له کۆتایی هه‌ر کۆپله‌یه‌کدا هاتووه وه‌کو خه‌ونێکی سه‌حه‌ر زوو ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و بزر ده‌بێت، که‌واته ئه‌گه‌ر له‌ناو وه‌رزه‌کاندا ته‌نیا پاییز ئه‌و وه‌رزه بێت که حه‌شری هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵاکانی تیاده‌کرێت، که‌چی نه‌سلی ئه‌و پیاوه زۆر جۆرێکی جیاوازتره له هه‌موو دوورکه‌وتنه‌وه‌و غه‌ریبییه‌کان، فیراقێك به باڵا دوردرابێت.. یان دۆزینه‌وه‌یه‌کی هه‌تاهه‌تایی و ئاوێته‌بوونێکی ته‌واوی ئه‌و دوو گیانه بێت..
چ شاعیرێکی ترتان بینیوه ئه‌م ته‌وه‌ره گرنگه به‌زمانی شیعر ئابه‌م جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا بکات و ئاوها تێکه‌ڵی بکات له مانا به‌رزه‌کان و پیته فه‌رامۆشکراوه‌کان و وێنه ده‌گمه‌نه تازه‌کان، ئیتر چ پێویست ده‌کات خۆمان له‌و زۆرانه‌وه بگلێنین که هه‌ریه‌ك له پیاو و ئافره‌ت شیر‌و تیر له‌یه‌کتر بسوون و سه‌رکۆنه‌ی به‌رده‌وامی یه‌کتر بکه‌ن و تا کار ده‌گاته شه‌ڕه‌چه‌له‌حانێ و سازکردنی سه‌رزه‌مینێکی دۆزه‌خیی هه‌ر له‌م دنیا رووناك و ئاڵ و واڵایه‌دا بۆ یه‌کتری!
ڕۆمانی قاوغ… نووسینی: مصطفى خليفة
قاوغ
ڕۆمان
مصطفى خليفة
نەجات عەزیز
له‌عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی
بەرگ: دەنگەکان
چاپ: یەکەم- ٢٠١٩
چاپخانە: کەنەدا
تیراژ:
نرخ:
بڵاوکار: ناوەندی دەنگەکان- بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
بۆخوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە کلیکی ئێرەبکەن …..
ئه‌مه‌ریكا دۆست و دژمنی نیه . به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه … شوان محەمەد
وه‌ك ده‌لین سياسه‌ت له یاری ده‌چێت . واته له نیوان دو تیپی ركابه‌ر روئه‌دات . ئه‌مه‌ریكا هه‌ر سه‌رده‌مه و لایه‌نێك ولَاتێك به مونافیس و ته‌حه‌داكه‌ری خۆی و جیهان ده‌زانیت و له‌به‌رامبه‌ری راده‌وه‌ستیَت . به‌رژه‌وه‌ندی و به‌رده‌وامی و به‌رزبونه‌وه‌ی ئابوریه‌كه‌ی و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی پیوه ده‌به‌ستێت . به هێزی خۆی و سه‌رۆكایه‌تی جیهان پێشانى هه‌مو جیهان ئه‌دات ..
به‌هیز و براوه ئه‌بیت ته‌ره‌فیكی هه‌بیت بۆ دۆران و ئیعترافكردن به و هه‌یمه‌نه‌یه . به‌ئه‌گه‌ریكی زۆر بچوك . ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی ئیران له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆلار‌و كابینه‌كه‌ی تره‌مپ بیت . ئه‌م كابینه‌یه ده‌مینیته‌وه . به‌لام له كابینه‌ی داهاتو كه یاسای ئه‌مه‌ریكا ریگه‌ی سیهه‌م جار نادات . كه‌وتنی ئیران ئه‌گه‌ری زۆر ی هه‌یه . مه‌گه‌ر جه‌نگی جیهانی . یان كاره‌ساتی گه‌وره‌ی سرشتی . یان هه‌ر روداویكی له‌راده به‌ده‌ر و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و شكست به‌رێت .
ئه‌گه‌ر تره‌مپ ئیران نه‌روخێنێت ..
ئه‌م ئه‌زمونه‌مان له بوشی باوك بینی . خه‌لكی ئه‌مه‌ریكا و بانكه جیهانیه‌كان و ولاتانی خۆرهه‌لات لێی قبول ناكه‌ن . بوشی باوك به‌لینی روخانی عیراقی به خه‌لكی ئه‌مه‌ریكا دا و كوره‌كه‌ی وه‌ك ته‌واو كه‌ری كابینه‌كه‌ی پێشانی جیهاندا و خه‌لكیش پشتگیریان كرد . ئه‌ویش عیراق و به‌عسی له بن ده‌رهینا و به‌و وازیه 8 سالی به‌ری كرد ..
ئه‌م یاریه سیاسیه گه‌ورانه هه‌موی به هیزی دۆلار ئه‌نجام ئه‌درێت . ئه‌مه‌ریكا له‌پال هه‌مو یاریه‌كدا حسابی ئه‌وه ده‌كات به ملیار دۆلاریشی ده‌سكه‌ویت و له یاریه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتو بیت ..
بۆنمونه ئیستای ئیران . ئه‌مه‌ریكا ده‌توانیت له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتیك ئیران به‌ره‌و روخان به‌ریت . وه‌ك له چه‌ند سه‌عاتیكدا عیراقی توشی شه‌له‌ل كرد . به‌لام بۆچی ئه‌مه ناكات ..
له نوسینی هه‌فته‌ی پیشوی ریگا باسی ئه‌وه‌م كردوه . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌په‌له داخلی شه‌ری ئیران بیت . دۆلار دائه‌به‌زیت و ئابوریه شه‌خسیه‌كه‌ی تره‌مپیش ئیفلاس ده‌كات .
نه‌ك په‌له‌ی نیه . به‌لكو ئیران ده‌كاته وه‌ره‌قه‌یه‌كی فشار بۆسه‌ر خلیج و زۆربه‌ی ئه‌و ولاتانی دژی ئیرانه و ئه‌مه‌ریكا سه‌رانه‌ی لی ئه‌سه‌نیت . بۆ ئه‌وه‌ی كاتی لیدانی ئیران نه‌ك دۆلار دابه‌زێت . به‌لكو ئابوریی ئه‌مه‌ریكاش به‌رز ده‌كاته‌وه ..
ئه‌م بابه‌ته هیشتا زۆری ماوه .. مه‌گه‌ر ولاتیكی وه‌ك روسیا یان چین راسته‌وخۆ له‌گه‌ل ئیران له ئه‌مه‌ریكا بدات . ئه‌وكات یه‌كیكیان پیشده‌خات و ئه‌ویتر هه‌ر بۆ مسۆگه‌ر كردنی كابینه‌ی دوه‌م ده‌هیلیته‌وه . وه‌ك كه‌وتنی ئه‌فغانستان و . دواتر عیراق ..
ئیمامی علی له‌سه‌ر زه‌وی بیت . ئه‌مه‌ریكا ئیران ده‌خات .. مێژوی جه‌نگه جیهانیه‌كان و شه‌ره‌كانی ناوچه‌كه سه‌لماندویانه . هه‌میشه ئیران ته‌ره‌فی ئه‌ساسی شه‌ره‌كان بوه و به كه‌وتنی ئیران كۆتایی هاتوه .. جه‌نگی یه‌كه‌م . دوه‌م . سه‌فه‌وی . عوسمانی … تا ده‌گاته شه‌ری ئیسلام .. هه‌ر ئیران دواجار كه‌وتوه ..
ئه‌م گه‌مه سیاسیه . مێژوی سیاسی حوكمرانی و ئابوری ئه‌مه‌ریكای پێكهێناوه و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت .
گه‌نده‌ڵی لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان 785 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت … شوانە حەسەن ابوبکر
گەندەڵی سیاسی بریتی لە دەستکاریکردنی ڕێنمای و یاسا و دامەزراوە دەستورییەکان لە لایەن ئەو بڕیار بەدەستە سیاسیانەی کە بە خراپی سود لە پێگەی خۆیان وەرئەگرن ،بۆ پاراستن و هێشتنەوەی دەسەڵات و سەروەت وسامانیان .
کارێکی زۆر سروشتییە کە بیر لە هەڵبژاردن بکرێتەوە کاتێک باس لە گەندەڵی سیاسی ئەکەین . بەمەبەستی ئاڵ و گۆڕ کردنی دەسەڵاتداران لە پێگەو پۆستەکانیان ، وەک ڕێکارێک بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی سیاسی .
بەڵام لە و ووڵاتانەی کە خاوەن دامەزراوەو دەزگای یاسایی و دیموکراتی نین دەرکەوتووە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردن هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆ ناکاتە سەر کەمکردنەوەی ئاستی گەندەڵی تێیدا دەتوانین هەرێمی کوردستانیش وەکوو نمونەیەکی دیار و بەرچاو ببینین .
بەداخەوە لە هەرێمی کوردستانیش بەهۆی دەسەڵاتی حیزب گەری یەکیەتی و پارتیەوە گەندەڵی بەشێوازێکی فراوان بونی هەیەو چەندان شێوازی تریش هەن کە لەهەوڵ دان بۆ بنبڕکردنیان بەڵام کارێکی ئەستەمە چونکە تەواوی دام و دەزگاکان کۆنترۆڵ کراون لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندان لەهەردوو زۆنی سەوز و زەرد . ئەمساڵیش لە ڕێزبەندی ووڵاتە گەندەڵەکان لەسەر ئاستی جیهان عێراق و هەرێمی کوردستان لە پلەی حەوتەمدایە لە دوای هەر یەک لە ووڵاتەکانی سۆماڵ ، باشوری سودان، سوریا ، ئەفغانستان ، یەمەن ، کۆریای باکور.لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكاریه سیاسیه‌كان، ئاشكرایكردوە كە قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا گه‌یشتۆته زیاتر له 785 ملیار دۆلار دەشڵێت، هه‌وڵه‌كانی روبه‌ڕوبو‌نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی-ه‌وه توشی بنبه‌ست بوه به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگی و رێگریانه‌ی حیزبه سیاسیه‌كان و میلیشیاكانیان دروستیان كردوه.
به پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكاریه سیاسیه‌كان (ICPAR)، “هه‌مان ئه‌و حیزب و هاوپه‌یمانیه سیاسیانه‌ی كه له 2003 ه‌وه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقیان دروست كردوه‌و متمانه‌شیان به عادل عه‌بدولمه‌هدی و كابینه‌كه‌ی به‌خشیوه له ئێستادا كه‌وتونه‌ته هه‌ڵپه‌ی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی و حیزبیه‌كانی خۆیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشاره‌كانیان چڕكردوەته‌وه له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی”.
راپۆرته‌كه‌ی (ICPAR)، كه له لایه‌ن محه‌مه‌د حسێن یه‌كێك له توێژه‌رانی ناوه‌نده‌كه‌وه ئاماده‌كراوه، له زاری كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیه‌وه ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه كه هه‌ر هه‌مان ئه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسیانه له نێوان ساڵانی 2003 و 2019 دا به به‌های زیاتر له 801 ملیار دۆلار گه‌نده‌ڵیان ئه‌نجامداوه‌و زیانیان به سامانی گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندوه، ئه‌مه‌ش له رێگای كۆمه‌ڵێك فێڵ و میكانیزمی دارایی و ئیداریی جایاجیاوه وه‌ك پرۆژه‌ی وه‌همی، دزین و به‌قاچاخبردنی نه‌وت، هه‌بونی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆری بندیوار له‌هه‌ردو حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولێر.
ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكاریه سیاسیه‌كان ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئابوریه و له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری عێراقی و بیانی-ه‌وه ئه‌مساڵ دامه‌زرا.
گەندەڵی چەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەگرێتەوە لەوانە( بەرتیل ، دزی کردن لە ماڵی گشتی ) ،بە پێێ بڕی ئەو پارەیەی کە دەزرێت یاخود بە پێی ئەو سێکتەرەی کە تێیدا ڕوودەدات گەندەڵی پۆلێن ئەکرێت بۆ :
گەندەڵی گەورە ( Grand Corruption ) ،
گەندەڵی بچووک (Corruption Petty )
گەنەندەڵی گەوەرە مانای چییە : گەندەڵی گەورە بریتییە لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی باڵا( واتە لەئاستێکی بەرزی بەرپرسیارێتیدا) بۆ بەدەستخستنی دەسکەوت بۆ کەمینەیەک لە سەر حسابی زۆرینە ، ئەم جۆرە لە گەندەڵی بەشێوەیەکی بەربڵاو زیان بە تاکەکان و بە کۆمەڵگەش ئەگەیەنێت .گەندەڵی بچوک : بریتییە لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن فەرمانبەرانی حکومییەوە بەشێوەیەکی ڕۆژانە لە کاتی بەریەککەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتی ئاسایی ، بۆ بەدەست هێنانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ی وەک تەندروستی و خوێندن و ئاو وکارەبا لەگەڵ بەدەستهێنانی پێداویستتیە سەرەکییەکانی ژیان .
ڕۆژنامەنووس: شوانە حەسەن ابوبکر
ئەو پرتەوبۆڵەیەت لەچیە؟ … عەباس ئیسماعیل حەمەد
کوردستان 2015-2-4
سەراسۆی بانیم لێمەگرە چیدی!
خۆت مەگرمخێنە ئیدی!
بێرەوە سەر عەرز!
خۆت لێنەگۆڕێ!
ئەمن نەبام،
تۆ نەدەبووی!
کەڵەبابی سەربارەدارێ نی
وەرەوە خوارێ!
تۆ کۆتایی سەرەتایەکی
چەقت بەستووە.
تۆ تابلۆیەکی سەرەخۆرەی!
من بیر نەکەمەوە، ئەتو ئەو زمانەی لە کێندەرێ دینی؟
من کتێبەکان دەنووسمەوە!
تۆ بازدەدەیتە نێودێڕەکان.
من هەگبەی پێوەرەکانم بەتوو دەسپێرم، نەک خۆم.
تۆ وێنەیەکی ئەودیوی منی.
با تۆ بابیت یان لەگەڵدا بیت،
هێشتا نەتتوانیوە ببی بەیەک
من هەر لەوێت دەتهێلمەوە.
دەزانم دەگەیت بەوێ،
دەستت دەگا بەوێ،
بەڵام نەک ئەو ئەوێیەی من لەوێم!
ئەتوو دەبی بە بیر لە مندا
ناتوانی ببی بە زمان!
یا زەمەنەکانم دەستکاری بکەیت‌و ببی بە کردار.
ئەتوو:
بیرم،
زمانم،
کردارم دەهۆنیتەوە،
دەبی بە دەق،
لەنێو دێڕەکانمدا سەرهەڵدێنی
هێشتا نابیت بە قسە.
چونکە من نەبم تۆ نابیت!
تۆ ئەودیوی منی، من دیوەکەی تر
تۆ پیرۆزی منی، تۆ بیری،
تۆ لەمنی!
تۆ جیامدەکەیتەوە لەوانی دی.
تۆ لە روخسارمدا دەبیندرێی،
بە ئادگارمدا دەردەکەوی:
من ئەو نیم‌و منم،
لە خۆم نەبێ،
لە تۆ نەبێ،
لە چی دی ناچم.
بێ هودەیە، لێگەڕێ!
وازبهێنە!
هەوڵیش بدەی
پەلکێشی ناو تۆ نابم،
من لە ناوەوەم، تۆ لەدەرەوەی.
من خۆم چم!()
من ئەسڵم.
لەگەڵ مندا دەبیت بە چ!().
تۆ هەر لە خۆم دەچیت،
وێنەکەی ئەو دیوی منیت!
سەرقاڵم بە تۆ
نەک هێندە بەخۆم.
من نەبم، تۆ نیت!
تۆش نەبی
لە مۆنۆمێنت،
لە پەیکەری سەر سەکۆیەک دەچم،
نە بە بارانێ زیندودەبمەوە،
نە بەرەونەقی سەردانێ،
نە بەنزا،
نە بەگریانێ،
نە لەگەڵ هەناسەش دێمەوە!
تۆ هی من نیت
تۆ لەمنی!
تۆ هەردەمێ رەنگێکی
تۆ دەنگی.
تا من بیر نەکەمەوە
نەتکەم بە وێنە،
نەتکەم بە ئاواز،
تۆ لەدەرەوەی سنورەکانی!
من لێرەم،
تۆ لەوێ‌ی.
تۆ بووی بەبار
لەمندا،
لەناخمدا،
لەبیرمدا.
نە بەبێ‌ی تۆ هەڵدەکەم
نەتۆش بێ‌ی من ئەوی تری!
مردن تۆ داتهێناوە!
من تۆ.
تۆ ئەهرێمەنت داهێنا
من ئەهرۆمزدا!
من خەون، گەڕان بەناو ئۆقرەیی ئەبەدیدا
گەڕان بەناو ناخی خۆمدا
هەڵاتن لەدەست تۆ.
تۆ دەبیت بە وەهم،
بە گێرە.
تۆ بە وشەوە دەنووسێیت،
هەندێ جار دەبی بە مانا
جاروبار لێم هەڵدەگەڕێیتەوە،
دەبیت بە رەهەندەکەی ئەودیو.
لەوەتەی من هەم
لە ئەزەلەوە
من‌و تۆ کێشمەکێشممانە
لەسەر تۆ، لەسەر من!
من چم؟ یا تۆ چی؟
لە یەکەم تەقینەوە
من سەرەتاو کۆتا
یا تۆ کۆتا‌و سەرەتایت؟
من وزەبووم؟ تۆ بوویت بە مادە؟
یا من ماددە بووم؟ تۆ خۆت کرد بە وزە؟
لێم عەیانە:
من وزەم،
من ماددەم،
من سەرەتام
کۆتا بەدەست خۆمە
نەک بە دەست تۆ.
من چم،(*) ئەتوو وەنی.
من ئێرەم،
من لێرەم
من ئێستاکەم
تۆ دووای ئەوی
من هەوکانەم،
تۆ هێشتا نی.
من نە بام‌و نە لەگەڵیشدام
من کەس زەفەرم پێ نابا
دەتگۆڕن، خۆت لێدەگۆڕێ
من هەر وەک خۆمم ئەمن
من لە ناوەوەم.
تۆ لەوێندەرێ نی.
تۆ لەوانی دی ناچی
تۆ، هەرجارێ رەنگێکی
دەنگێکی
ئەوانیش وەک خۆیانن
رەنگێکن
دەنگێکن
هیچتان لە هیچتان ناچن
ئەگەر ئەوان نەبن
ئێوە چ(*) نین.
” هەستیدەروونم قسەی زمانم… ”
زۆر لەیەک نزیکن دەزانم! (**)
(سوید 2019-6-22 )
عەباس ئیسماعیل حەمەد
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
() (چ) خۆی لەخۆیدا دەربڕینە، وشەیە، بە ماناکانی Entity, Being لە زۆردەربڕین بەکارمهێناون. (*) دێڕی یەکەم لە گۆرانیەکی کوردی وەرگیراوە،
دێڕی دووەمیش هەر هی ئەوێیە، خۆی دەستکاری خۆی کردووە.
تەوقیتی سەردانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا … لوقمان ئابڵاخی
لەدوای شکستی ئاکەپە لە هەڵبژاردنی یەکەمی شارەوانیەکاندا لە شارە گەورەکانی تورکیادا، ئاکەپە توشی شڵەژاوی و پەشۆکاویەکی زۆر بوە و یەکەم هەنگاویان پوچەڵکردنەوەی هەڵبژاردنەکە بو کە بۆیان چوە سەر.
لەو ڕۆژەوە ئەردۆگان و حیزبەکەی بێ‌وچان لە هەوڵی ئەوەدان کە هەڵبژاردنەکەی دوهەم جار ببەنەوە چونکە ئەوان باش ئەزانن کە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە، پێوەرن بۆ هەڵبژاردنی سەرتاسەری تورکیا.
ئەردۆگان و حیزبەکەی هەمو توانا و وزەکان یان خستۆتە گەر بۆ بردنەوەی ئیستەنبوڵ چونکە ئەو شارە زۆر بایەخدارە لە ڕوی ئابوری و سیاسیەوە و ١٦ ساڵە بەدەست ئاکەپەوەیە. ئەردۆگان هەمیشە وتویەتی:”ئەوەی ئیستەنبوڵ بباتەوە، هەڵبژاردنی گشتیش دەباتەوە”.
هەوڵەکان لە هەمو بوارێک‌دا بون و لە ناوەوە و لە دەرەوەی تورکیادا ئەو هەوڵانە چڕکراونەتەوە. سەردانەکەی سەرۆکی نوێی حوکمەتی هەرێمیش، نێچیرڤان بەرزانی، خزمەتێکی زۆر بە ئاکەپە دەگەیەنێت بۆ ئەم هەڵبژاردنەی دوهەم کە لە ٢٣/٦/ ٢٠١٩ دەکرێتەوە.
نمونەی ئەو هەوڵانە ڕێگەدانی پارێزەرەکانی بە سەردانی سەرۆکی پێشوی پەکەکە، عەبدوڵا ئوچ ئالان، هێرشکردنە سەر باشوری کوردستان بە بیانوی لە ناوبردنی پەکەکە، وتارە ئاگرینەکانی ئەردۆگان خۆیەتی و یاریکردنیەتی بە سۆزی تورکە ناسیۆنالیستە ڕاستڕەوەکان.
سەردانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بەرزانی، بۆ تورکیا و پێشوازیکردنی لەلایەن سەرۆکی ئاکەپەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، هەر بەشێکن لەو هەوڵانەی ئەردۆگان و ئەم سەردانە سەرکەوتنێکی سیاسی بەرچاو بۆ ئەردۆگان، حیزبەکەی و بۆ تورکیا تۆماردەکات لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
١- ئەردۆگان لە هەڵبژردنەوەی ٢٣/٦/ ٢٠١٩ دا پێویستی بە دەنگی کوردەکان هەیە و ئەم سەردانەی نێچیرڤان بەرزانی بەکاردەهێنێت بۆ ڕاکێشانی سۆزی کوردەکان بۆئەوەی دەنگ بدەن بە حیزبەکەی ئەردۆگان.
٢- بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەڵێت من پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کوردانە باشە کە “بە تیرۆریست” حسابیان ناکەم. دیارە لەمەدا مەبەستی ئەوەیە بڵێت کە پەکەکە تیرۆریستە. سەیر لەوەدایە کە دەزگای موخابەراتی حوکمەتەکەی ئەردۆگان، میت، وە بەرپرسە باڵاکانی حوکمەتەکەی ئەردۆگان چەندین جار لەگەڵ سەرانی پەکەکەدا کۆبونەتەوە و مفاوەزاتیان لەگەڵ کردون . بەڵام هەمو جارێکیش درۆیان کردوە و ڕێزیان لە گفت و بەڵێنەکانیان نەگرتوە و بە مەبەستی ئاشتی مفاوەزاتیان نەکردوە.
٣- نێچیرڤان بەرزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە حیزبی سەرکەوتوە لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمدا و سەرۆکی نوێی حوکمەتی هەرێمە، لێرەوە ئەردۆگان وەبیری سەرۆکی پارتی ئەهێنێتەوە کە نێچیرڤان بەرزانی لەلایەن ئەوەوە پشتگیری تەواوی لێدەکرێت و هەر ئەویشی لا پەسەندتر بو لە سەرۆکی پێشوی حوکمەتی هەرێم. لێرەوە ئەیەوێت ئەو مونافەسەیەی نێوان نێچیرڤان و مەسرور بەرزانی زیاتر بکات و جیوازیەکانی نێوانیان گەورەتر بکات، ئەو لێرەشدا سیاسەتی “پەرت کە و زاڵ بە” بۆ بنەماڵەی بەرزانیش بەکاردەهێنێت.
٤- مانایەکی تری ئەم سەردانە ئەوەیە کە سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە جیاتی وەرگرتنی هەڵوێست بەرامبەر هێرشە داگیرکاریەی ئێستای سوپای تورکیا بۆ باشوری کوردستان و بەرگریکردن لە کوردستان، سەردانی داگیرکەرئەکات. ئەردۆگان وەکو سەرکردەیەکی بەهێز خۆی دەرئەخات کە لەلایەکەوە سەرۆکی هەریمی کوردستان بە کەسێکی لاواز، بێدەسەڵات و بێ هەڵوێست وێنادەکات بۆ خەڵکی تورکیا و بۆ خەڵکی کوردستان لەلایەکی تریشەوە بێ هیواییەکی زۆر لە دڵی هەمو کورد دروست ئەکات و ئەو هەستی خۆبەکەمزانینەی کە دوژمنانی کورد لە ناو تاکی کورد دروستیان کردوە، بەهێزترئەکات تیایاندا لە ڕێی بێـهـەڵوێستی و بێدەنگی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمەوە کە خەڵکی کوردستان هیوایان پێی بوە. لێرەوە ئەو پەیامە خەڵکی هەمو کوردستان بە گشتی و خەڵکی باشوری کوردستان بەتایبەتی ئەنێرێت کە نێچیرڤان بە هەمان شیوەی بەڕێوەبردنەکەی کە سەرۆکوەزیران بوە، سەرۆکایەتی هەرێمیش بەڕیوە دەبات. ئەو شێوەیەش ڕازیکردنی تورکیایە و بەردەوامبونە لە بەخشینی سامانی نیشتمانی کوردستان بۆ تورکیا.
٧- لە لایەکی تریشەوە، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لەم کاتەدا وەک شەڕی دەرونی بەکاردەهێنێت دژ بە گەڕیلاکانی پەکەکە کە هەوڵێکە بۆ ڕوخاندنی ورەی گەڕیلاکان.
٨- هەڵبەتە ئەم سەردانە خاڵی نیە لە بەسەرکردنەوەی سەفـقـەکانی نێوانیان و پلان دانان بە گوێرەی ئەم بارودۆخە نوێیە.
٩- لەم سەردانەشدا، ئەردۆگان و حوکمەتەکەی هەمو ئەو شتانە لە نێچیرڤان بارزانی داوائەکەن کە ئەوان چاوەڕوانن بۆیان بکرێت وە لە بەڵێ کەمتریشی لێ قبوڵناکەن.
شایانی وتنە کە ئەردۆگان، سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستانیشی بەکارهێناوە بۆ ڕاکێشانی سۆزی کوردەکان و بۆ بەدەستهێنانی دەنگی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوی تورکیادا.
بەڵام ئەردۆگان خۆیشی دڵنیا نیە کە ئەمجارە بتوانێت ئەستەنبول بباتەوە چونکە لە ڕۆژانی پێش هەڵبژاردنی یەکەم هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ٣١/٣/ ٢٠١٩ دا، ئەردۆگان لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا لە سەرتاسەر تورکیادا بەشداری ١٠٢ کۆبونەوەی جەماوەری کرد. بەلام لە دوای ئەو هەڵبژاردنەوە تا ئەم چەند ڕۆژەی پێش‌و ئەردۆگان بێدەنگەی لێکردبو وە بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ناو تورکیا، ئەدۆگان پلانی سەردانی تەنها چوار ناوچەی ئیستەنبوڵی هەیە لە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتودا ڕۆژی هەڵبژاردنی دوهەمە، چونکە ترسی دۆڕادنی هەیە و نایەوێت ئەو ڕوی ئەو دۆڕاندنەبێت بۆ ئەوەی بە لاواز و شکستخواردو دەرنەکەوێت و بۆ هەڵبژاردنە سەرتاسەریە گشتیەکەی داهاتوی تورکیا، ناو و وێنەی ئەو نەلکێنرێت دۆڕاندنی هەڵبژاردنەکە وبەشکستەکەی ئەمجارەی ئیستەنبوڵەوە، کە بەپێی شیکردنەوە و قسەی چاودێرە سیاسیەکان بە دور نازانرێت.
بۆستن- ٢٠/٦/ ٢٠١٩
خه‌ونی ژێ … سه‌ردار جاف
ڕۆژێ ڕچین ،
ڕێی پێگرتین ، ده‌روازه‌كانی كڵۆمدا
خۆری له كونجێدا توند كرد
په‌نجه‌ی سه‌ركیُش بوونی ته‌زاند
كڵۆكڵۆ كڕێوه‌ی ده‌م
خه‌ونه‌كانمانی گلۆری مێژوو كرد و
تاریكستانی ته‌مه‌نی له هه‌ناومانا داباراند
له كه‌ناڵی كێله‌وه دێم
ده‌م و قه‌پۆزی هیتله‌رم داكوتاوه
چه‌نه‌م له ده‌ریای بێ‌سیمی روحم ده‌ڕوا و
له دوورگه‌ی باڵامۆری دا
وا ئۆخژنی هێور بوونی روح جێدێڵێ
ئه‌وه ڕۆژی نیشتیمانی ئه‌وینان بوو
ماین هه‌ر خۆی لێم هه‌ڵده‌سوو
ته‌ڕ ته‌ڕ ڕاده‌ستی ئیشق بووم
به سه‌ر ژه‌مه ئاسنی ئاڵتونی و شینا هه‌ڵده‌فڕم
تك تك ئاوی ماین ده‌تكێ
له گاردمۆین
لێوه‌كانم له پێ ده‌شتی ده‌سته‌كانتا فێری حه‌زی ڕاكشان بوو
فرۆگنه‌رێ
بووه بۆنی یه‌كه‌م ژوان
كێڵگه‌ی به‌راوی ویستێكمان
شانێلی چاوه‌كانی من
به سه‌ر گه‌ڵای په‌نجه‌كانتا
چێژی ئه‌وینی كردووه
گۆستافی نوێم
ڕۆژی ئاوا گوڵ و بۆنێ
له نێو باڵه‌خانه‌ی نۆروه‌ی دا ده‌چێنم
ته‌مه‌نی دی
ده‌كه‌مه ئاكیرشۆسێك و
ئه‌م نیگایه ،
ئه‌م ژووان و به‌ڵای ئه‌وێ و جوانی ئێره
هه‌موو گوناهی ڕابردووی وه‌راندووه
له ترۆپكی بیری ئه‌وا
مرۆڤ ڕێگای ڕه‌وتی ئه‌م ژینه‌ی بڕیوه
له نێو فیگڵاند
به رووتبوونه‌وه‌ی ئاده‌می
سه‌راسیمای زۆرانبازین
له په‌ڕاوه شڕه‌كه‌ی به‌ر باخه‌ڵمدا
هه‌ره‌می ژینی مرۆڤان
هه‌نگاو هه‌نگاو ترپه‌ی ڕێی دێ و
له ناخی من ژن و دڵم
بۆ به‌رده‌وامی ته‌مه‌ن
سه‌وداسه‌ری جریتبازین
یادی ڕۆژی نیشتیمانی ئاشقبوونمان
هه‌موو شه‌وانێكی پایته‌خت
به ستوونی كارل یۆ هانسی لای تۆوه
فڕینی لێو
ماچی جوان و بیره‌وه‌ری
ده‌بنه ئاڵای ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و
هه‌ڵده‌واسرێن
من هاكۆنی سه‌رده‌مێكم
قه‌ڵای ئه‌وین به‌سه‌رشانی ڕۆله‌ر كۆسته‌ر ده‌نێرم و
دێنه هه‌بوون
ئه‌و نوێژانه‌ی دامان به‌ستن
هه‌رگیز نامرێن
سه‌ردار جاف
ئه‌ڵمانیا
23 / 6 / 2019
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی چێژبه‌خش… نوسینی /عماد یونس
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه/ فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
ئیلیانا به‌یانیباشی له‌باپیره‌ی كرد‌و پێیوت: باپیره،حه‌زده‌كه‌م موگناتیسێك دروستبكه‌م .هاوكاریم ده‌كه‌یت؟؟؟
باپیره‌ی و‌تی:بێگومان ! ئه‌مه كارێكی زۆر گران نییه ،چونكه پێویستی به‌هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل هه‌یه كه له هه‌موو ماڵێكدا ده‌ستده‌كه‌ون، بزماری درێژ، پارچه‌یه‌ك وایه‌ری مس و پیلێك. باپیره‌به‌ده‌م گفتوگۆوه كه‌لوپه‌له‌كانی ئاماده‌كرد.باپیره‌و ئیلیانا ده‌ستیانكرد به‌تاقیكردنه‌وه‌كه.
سه‌ره‌تا به‌شی ناوه‌ڕاستی وایه‌ره‌كه‌یان نزیك له‌یه‌كه‌وه ئاڵاند له بزماره‌كه‌وه ،پاشان هه‌ردو سه‌ره به‌ره‌ڵاكه‌ی وایه‌ره‌كه‌یان هێنا،سه‌رێكیان له‌جه‌مسه‌ری نێگه‌تیف وسه‌ره‌كه‌ی تریان له‌جه‌مسه‌ری
پۆزه‌تیڤی پیله‌كه توندكرد. بینیان كاتێك ته‌زوی كاره‌بای پیله‌كه‌به ناو وایه‌ره‌كه‌داتێده‌په‌ڕێت، بزماره‌كه ده‌بێت به موگناتیس و هه‌رپارچه ئاسنێكی لێنزیك بكرایه‌ته‌وه ڕایده‌كێشا و ده‌یگرت. كاتێكیش یه‌كێك له‌سه‌ری وایه‌ره‌كه‌یان له‌جه‌مسه‌ری پیله‌كه ده‌كرده‌وه ،هه‌موو ئه‌و پارچه ئاسنانه‌ی كه به بزماره‌كه‌وه نوسابوون ده‌كه‌وتنه خواره‌وه. باپیره كه‌بینی ئیلیانا به‌وتاقیكردنه‌وه‌یه زۆر دڵخۆشه،موگناتیسێكی به دیاری دا به ئیلیانا.
ڕۆژی دواتر ئیلیانا هاوڕێكانی كۆكرده‌وه‌و پێیوتن: سه‌یركه‌ن ئێستا چ جادویه‌ك ده‌كه‌م!ئیلیانا كۆمه‌ڵێك ده‌رزی وبزماری له‌سه‌ر مێزه‌ك دانا‌و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی پارچه موگناتیسه‌كه‌ی له‌ژێر مێزه‌كه‌وه ده‌جوڵاند. كاتێك هاوڕێكانی ده‌یانبینی ده‌رزی و بزماره‌كان ده‌جوڵێنه‌وه سه‌رسام ده‌بون و ده‌یانوت: سه‌یره ئه‌مه چۆن ڕووده‌دات؟!ئیلیانا به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆگێڕانه‌وه‌و پێیوتن: كه‌باپیره‌ی چۆن هاوكاریكردووه له‌و تاقیكردنه‌وه چیژبه‌خشه‌دا.
ئه‌م چیرۆكه له‌ژماره(260) ی گۆڤاری {په‌پوله} بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دەوڵەت … نووسینی جۆزیف پرۆدۆ‌ن … 10 — و: زاهیر باهیر
دەوڵەت*:
نوسینی جۆزیف پرۆدۆ‌ن، P. J. PROUDHON
و: زاهیر باهیر
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
بەشی دە:
با لەمە گەڕێین، میتافیزیقیا وازلێبێنین و بگەڕێینەوە بۆ مەیدانەکانی ئەزموون ، تاکو ئەوەی کە پێویستمانە بە Louis Blanc و Pierre Leroux بڵێین.
تۆ وا نیشانیدەدەیت و دڵنیایی ئەوە دەکەیتەوە کە دەوڵەت، حکومەت، دەتوانێت و دەشبێت سەراپای خۆی لە پرنسپەکانیا، لە جەوهەریا، لە کردار و ئەدایا، لە پەیوەندیا لە تەك هاووڵاتیانا، بگۆڕێت. ئاشکراشە بە کردنی ئەم کارەش ئیدی دەوڵەت وەکو دەوڵەت نابووت [موفلیس] دەبێت و دەوڵەتێکی ساختە دەبێت. بە قسەی ئێوە دەکرێت دەوڵەت سەرچاوەی سەرەکی متمانە بێت، کە لە کاتێکدا دەوڵەت بۆ چەند چەرخێك دوژمنی مەعریفە بووە و هەتا لە ئێستاشدا هەر دوژمنی مەعریفەی سەرەتایی و ئازادیی چاپەمەنی و ڕۆژنامەوانییە.
وەزیفەیەتی کە گوایە بە فەرمی مەعریفە بۆ هاووڵاتیان دابینبکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە دەستبەرداری بازرگانی، پیشەسازیی، کشتیاریی هەرەها هەموو ماشێنەکانی بەدەستهێنانی سامان، دەبێت، تاکو بە خۆیان گەشەبکەن بە بێ یارمەتی دەوڵەت، هەتا زۆر جار وێڕای بەرگرییکردن و بەرهەڵستیی دەوڵەت، ئەمە ڕوودەدات. ئەو، هەموو ئەمانە ئیدارەدەدات تاکو دەستپێشخەری لە هەر هەموو بوارەکانی کاردا بکات وەك چۆن لە دونیای فکرەکانا دەیکات، ئەمەش واتای دووژمنایەتیکردنی ئەبەدی ئازادیییە، دەخوازرێت ئازادیی هەر بۆ خودی خۆی[خودی دەوڵەت] نەبێت، بەڵکو ئازادیی ڕاستەوخۆ ئافریندە بکات. ئەمە گۆڕانێکی زۆر جوانی دەوڵەتە کە بەڕای ئێوە شۆڕشی هەنوکەییە .
ئەمە زانیاری ناردروستی ئەم دوو پیاوەیە دواتریش دوو ئیلتزام بەدووی یەکدیدا دەسەپێنن: لە پێگەی یەکەمدا، بۆ بنیاتنانی ڕاستیی گریمانەکانتان بە نیشاندانی شەرعییەتە تەقلیدیەکەی و دەرخستنی تایتڵە مێژویەکانی هەروەها گەشەسەندنە فەلسەفییەکەی، لە جێگای دووهەمدا خستنە پراکتیکییەوە.
ئێستا ئەوە دەردەکەوێت کە هەردووکیان: تیئورییەکەش و عەمەلییەکەش لای ئێوە گریمانن، کە بە فەرمی بە خۆی ئایدیایەکی ناکۆکە و ناکۆکیشە لەتەك ڕاستییەکانی ڕابوردوو و هەرئاواش زۆر ناکۆکە لەتەك مەیل و نەزعەکانی بەشەریییەت، کە ئەسڵبوون و ناکۆکیان لەسەر نەبووە.
ئێمە دەڵێین تیئورەکەت لە خودی خۆیدا پڕن لە ناکۆکی، هەر لەو کاتەوەی کە خۆی ئاوا دەردەخات کە ڕای ئازادیی دروستکردنی دەوڵەت، دەدات، ئەمە لە کاتێکدا کە پێچەوانەی ئەوەیە کە خودی دەوڵەت ڕیگای ئازادیی بدات. لە ڕاستیدا ئەگەر دەوڵەت خۆی بەسەر ویست و ئارەزووما بسەپێنێ، ئەو کاتە دەوڵەت سەروەرە و منیش ئازاد نیم ، تیئورەکەت ناتەواوە و کورتی هێناوە.
تیئورەکەت ناکۆکە لەتەك ڕاستییەکانی ڕابووردوودا ، ئەمە ئاشکرایە هەر وەکو خۆتانیش دانی پیادادەنێن کە هەموو شتێك لە مەیدانی چالاکییەکانی مرۆڤەوە بەرهەمدەهێنرێت بە لایەنە پۆزێتیڤەکەیەوە، لە باشەوە تا دەگاتە کاراکتەرێکی جوان، ئەوە بەرەنجامی ئەو ئازادییە تەواوەیە کە سەربەخۆ لە دەوڵەت پیادەدەکرێت، هەروەها تا ڕادەیەکی زۆر هەمیشەش لە دژایەتی دەوڵەتایە کە ئەمەش بە ڕاستەوخۆ بەرەو پێشنیاری ڕوخاندنی سیستەمەکەتان دەڕوات. ئازادیی لە خودی خۆیدا کافییە و پێویستی بە دەوڵەت نییە.
لە کۆتاییدا دەڵێین تیئورەکەت بە مانیفێستی مەیل و ڕێڕەوەکانی سیڤەڵایزەیشن [ مەدەنییەت ] ناکۆکە، لەبری بەردەوامی ئیزافەکردنی زیاتری ئازادیی تاك و ڕێز و حورمەتیان و بەکردنی ڕۆحی هەموو مرۆڤێك بە گوێرەی ڕوانگەی کانت، لە وێنەیەك لە کڵێشەیەك لە سەراپای مرۆڤایەتی، کە لەو بارەدا هەر یەکەش ڕۆحی جەماعیانەی لەخۆگرتووە. تۆ کەسێك کە تایبەتمەندی خۆی هەیە ژێردەستەی کەسێکی دیاری مەشووری دەکەیت، تۆ ‘تاك’ ڕادەستی گروپەکە دەکەیت، تۆ هاووڵاتیی لە دەوڵەتا نوقم دەکەیت.
ئەمە مافی تۆیە و تۆیت کە هەموو ئەو ناکۆکییانە بسڕیتەوە بە گوێرەی ئەو بنەمانەی کە هەتە بۆ باڵادەستی ئازادیی و هەروەها بۆ دەوڵەتیش. ئێمە ئەوانەین کە هەر بە سادەیی نکوڵی لە دەوڵەت دەکەین، ئەوانەیین کە بە جددی بەدووی هێڵەکانی ئازادییەوەین و بە دڵسۆزیمانەوە بۆ پراکتیکی شۆڕشگێڕانە دەمێنینەوە- بۆ ئێمە نییە کە ناڕاستێتی گریمانەکانت نیشانبدەین، ئێمە چاوەڕوانی بەڵگەکانتین. دەوڵەتی سەروەر وجودی خۆی لە دەستداوە تۆ هاوڕای ئێمەیت و دانت بەوەدا ناوە. سەبارەت بە دەوڵەتی خزمەتکاریش نازانین ئەوە ڕەنگە چۆن ببێت، ئێمە باوەڕی پێناکەین چونکە وەکو دووڕویی باڵادەستیی و سەروەرییە. دەوڵەتی خزمەتکار لای ئێمە لەوە دەکات کە هەر هەمان شتبێت وەکو خزمەتکارێتی دۆستێك [عەشیقەیەك] ، کە ئێمە خوازیاری نین.
لەبەر ڕۆشنایی فکری ئێستامانا لامان باشترە کە ئازادیی لە هاوسەرگیرییەکی شەرعیدا دروستببێت. ئەگەر دەتوانیت شرۆڤەی ئەوە بکە کە دوای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت لە ڕێڕەوی ئەم خۆشەویستییەوە بۆ ئازادیی، ئێمە لە کۆتاییدا بۆچی بۆ هەمان خۆشەویستی بگەڕێینەوە بۆ دەوڵەت؟ هەتا ئەو کاتەی تۆ ئەم گرفتە لابەلا دەکەیتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزاییی دژی هەموو حکومەتێك، هەموو دەسەڵاتێك ، هەموو پاوەرێك، ئێمە هەڵوێستمان بەردەوام دەبێت بەرانبەر هەموویان و دژ بە هەموویان دەبین، لە پێناوی ڕێز و حورمەتی ئازادییدا. ئێمە پێتان دەڵێین کە ئازادیی لای ئێمە ئێستا بە دەستهێنراوە، ئەوە تۆی کە ڕۆڵی یاساکانی Melior est conditio possidentis دەزانیت. ئێستا کاتێتی کە پێناسە و سەردێرەکانی خۆت بۆ ڕێکخستنەوەی حکومەت دیاری بکەیت، دەنا حکومەت نییە.
درێژەی هەیە….
……………………….
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆ‌ن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆ‌ن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆ‌ن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆ‌ن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆ‌ن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.
تاقیکردنەوەی بێچدێل … زاهیر عەبەڕەش
تاقی کردنەوەی بێچدێل Bechdel test چییە؟ سەرچاوەی ئەم تێستە لە زنجیرەکاریکاتێرێکەوە هاتووە کە لەساڵی 1985 بڵاوکرایەوە بە ناوی Dykes to Watch Out For ، کە لە لایەن Alison Bechdel ئەلیسۆن بێجدێلی ئەمریکیەوە دروست کراوە، بێچدێل لە ساڵی 1983 ــ 2008 بەردەوام کاری درووست‌کردنی زنجیرە کارتۆنی کۆمێدی بوو.
جا بۆ ئەوەی لە فیلم لە تێستی بێچدێل دەربچێت، دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت، ئیمەی بینەریش بۆ بۆ چێژی خۆمان دەتوانین کە سەیری فیلمەکانمان کرد بزانین، ئەم مەرجانەی تێستی بێچدێل تێدایە کە پێکهاتووە لە:
1ـ لە دوو کارەکتەری ژن کەمتر نەبێت کە لە دیمەنەکەدا بن، ( ناویان هەبێت، بە واتای بە ناوی خۆیانەوە بانگ بکرێن، نەک خانمی یەک و یان ژنی یەک و دوو)
2ـ ووت‌و وێژ لەگەڵ یەکتر بکەن.
3ـ قسە لەبارەی هەرشتێک بێت بکەن جگە لە باسی پیاو، واتە تەنها باسی پیاو نەکەن.
تێستی باچدێل زۆر ساکارە، ئێمە وەک تەمشاکەرێکی فیلم کە بەدیار تەلەفیزیۆنەکەوە دادەنیشین و چاو لە فیلم دەکەین و، هەموو فیلمێکی تر کە لە ئایندەدا دەیبینن ، هەر بۆ خۆشی خۆت دەتوانیت ئەو ئیدۆلۆژیە فێمینستییەی تێدا بدۆزیتەوە کە فێمینستەکان لە فیلم دا باسی دەکەن ، ئەو تێستەش مانای ئەوە نیە ئەگەر بەو فیلتەرەدا دەرچوو ئەوە فیلمێکی فێمینیستیە، بەڵام دەکرێت هەر بۆ خۆشی خۆت بیر لەو لایەنەی بکەیتەوە.
تاقیکردنەوەی بێجدێل و، چەمکی (نیگای پیاو) هەندێک تێرمی هاوبەشیان هەیە. ئەزمونێکی سادەو زۆر سەرنج راکێشە، پێمان دەڵیت کە چۆن ژن لە سەر شاشەی سینەما پیشان دەدرێت، لە زۆر بەی کۆمپانیا جیهانیەکانی فیلم، بەرهامەکانیان دەخرێتە ژێر تاقیکردنەوەی ئەم ئەزموونەوە و، بە تایبەتی رێکخراوە فێمینیستەکان داوای ئەوە دەکەن کە بە فلتەری تاقیکردنەوەی باجدل تێبپەرێت و ئەوەی دونیای یەکسانی ژن و پیاو لە فیلم‌دا پیشان بدرێت. ئەوەش بۆ ئەوەی کە لە دونیایەکدا بژین کە رەگەزەکان وەک یەک مامەڵەیان لەگەل بکرێت. لە ووڵآتی سوید سەرەرای ئەو کرانەوەوە دیموکراتییەی بە رووی تاکەکان و بەڕووی ژن‌دا کراوەیە، بەڵام جارێک لە جارەکان لە کۆی 30 ی بەرهەم تەنها 10 بەرهەمی لەم تێستەدا دەرچوو.
زۆر جار تێستی بێجدێل بەکاردێت کە چۆن بە شێوەیەکی سیستیماتیکی نوێنەرایەتی کارەکتەری فیلمەکان دەکات، کە بەشێوەی کارەکتەرێکی ئەکتیڤ یان پاسیڤ پیشان بدرێت.
تۆ وەک بینەرێکی سینەما ، ئەم جارە خۆت ئەزموونی بکە. بزانە کام فیلم بەم فیلتەرەدا تێدەپەڕێت. بەدیوێکی تردا، چەندەها شێوە دیمەن دەبینیت کە دوو پیاو لە دیمەنەکەدان ناویان هەیە و بەڵام باسی شتێکی تر دەکەن
ئەم تێستە ئەوانە ناگرێتەوە کە تەنها لەبەر ئەوەی کارکتەرێکی ژنە وقووت بۆتەوە و دیالۆگ دەڵیت تەنها لەبەر ئەوەی بلێێن ژنێکمان لە دیمەنەکەدا هەیەو بەڵام هیچ کاریگەریەکی بەسەر رووداوەکان نیەو ئەکتیڤ نیە ، تەنها لەبەر ئەوەی بڵێین ژنە و لە دیمەنەکەدا هەیە، ئەمەش جۆرێکە بە پاسیڤ کردنی ژن خۆی لە خۆیدا.
تێفکرین لە تێستی بێجدێل ئەوە نیە کە پێویستە فیلمەکان بەشێوەیەک بێت کە دەبێت لە تێستی بێجدێل دەربچن، بەڵکو بیرکدنەوەیەکە بۆ لەم رۆژگادا بەو شێوەیە فیلماکان دروست دەکرێت و، مەسافەیەکە بۆ گفت و گۆ لە سەر رۆڵی ژن لە کۆمەڵگادا. هەروەها تا چەند لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بارە سێکسوالیتێدا کە بەجۆرێکە کار لە ژن دەکرێت، نەک ژن خۆی بکەر بێت بەشێوەیەکی سوبجەکت پیشان بدرێت.
زۆر چار رێکخراوەکانی ژنان و ئین جی ئۆکان ساڵانە 100 فیلم هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بزانن چەند فیلمیان لە تێستی بێجدێل دەردەچێت، تا ئێستا زۆرترین رێژە کە دەرچوبێت ، لە ٪30 فیلمەکان لەو تێستەدا دەرچوون. ئەمەش بەمانای چی دێت ئەگەر فیلمێک لەم تاقی کردنەوە یەدا دەرچێت؟ بەڵێ مەبەست تێیدا ئەوەیە کە ژن چۆن پۆترێت دەکرێت لەم فیلمەدا، ئەم تاقی کردنەوەیە باس لەوە ناکات کە ژن لە فیلم‌دا دەبێت چۆن بێت.
یادەوەری: لە ناوزەنگەوە لۆ بابەگوڕ گوڕ … کەریم کاکە
…ئیسلامیەکان لە نێوان مورسی و سابوریدا عەبدوڵا مەحمود
هونەرمەن ئیسماعیل سابوری بەرواری ١٦ ئەم مانگە ژیانئاوایی کرد، بەرواری ١٧ مانگیش محەمەد مورسی سەرۆکی ئیخوان موسلمین لە زینداندا مرد.
ئیسماعیل سابوری هونەرمەندێکی ناسراو دەنگێکی ئارام بەخش بوو… لەناو دنیای جەنجاڵ و سەرەوخواری سەرمایەداری و کیشە هەزار سەرەکانی ئەو نیزامە زاڵم و دڕەندیەدا. هونەرو گۆرانیەکانی سابوری چریکە و ئاواز و دەنگێکی ئارام بەخش و هێورکەرەوە بوو. مورسی ڕابەر و ئیخوانیەکی ئیسلامی بوو، کە کارنامەی خۆی و رەوتەکەی چ لە میسر و چ لەناوچەکە گەواهی ئەو ڕاستیەن، کە هاواری اللە و ئەکبر و جیهاد و فتوا و تیرۆر لایەنێکی سەرەکی نائارام را‌گرتن و سەرچاوەی خوێن لەبەر ڕۆشتنێکی ئاشکرای ناوچەکە بوو. ئەگەر بیستن و گوێ ڕادێری بۆ گۆرانیەکی سابوری دەیتوانی مایەی ئارام بەخشین بێت بە ئینسان، ئەوا هەواڵی فتوا و بانگەشەی جیهاد، تێزاپ پژاندن بە ژنان و داخستنی ساڵۆنەکانی جوانکاری و ڕەوایەتی بەخشین بە زەواجی مناڵان” مناڵی نۆساڵ”، ڕیگەکردنەوە و پشتیوانی شەرعی لە فرە ژنی و هێرش بۆسەر نەیارانی ئیسلام و دین و مەزهەبەکانی تری نائیسلامی و گۆرینی یاسا مەدەنیەکان بە یاسا‌و ریسای سەرچاوە گرتوو لەشەرع و دەقە دینیەکان، حیجاب کردنی کۆمەڵگە … لەژێر سایەی مورسی و رەوتە هاوشێوەکانیدا لە دنیا و ناوچەکەو میسردا، خستنە رووی ئەو راستەیە کە ڕەوتە ئیسلامیەکان و مورسییەکان، لایەن و سەرچاوەیەکی سەرەکی لەخوێن هەڵکێشانی ناوچەکەو دەمەزەردکردنەوەی یاسا دژە ئینسانیەکانن، مایەی بێمافی و سەرکوتکەری سیاسین. مۆتەکەی سەر ئازادییەکان و مافە فەردی و مەدەنیەکانن،… بیرخەرەوەی سەربڕینی ئینسان و کارە ئیرهابیە بێ کۆتا و وێرانکاریەکانن.
ئیسلامیەکانی دنیا لە حزب و رێکخراوەکانیانەوە بۆ ئۆردوغانی ئیخوانی فاشیست تا سەرانی ورد‌و درشتی ئیسلامیەکانی کوردستان لە عەلی قەرداغیەوە بۆ سەڵاحەدین بەهادین و هەڤاڵ ئەبوبەکری پاڕیزگاری سلێمانی ئیخوانچی بزوتنەوەی گۆڕان…تاد، بۆ مەرگی مورسی پەیامی هاوغەمیان نووسی و ئەویان وەکو رەمز و شکۆی ئینسان و تیکۆشەری کۆڵنەردەری بەرگری لە مستەزعەفین و زوڵم لێکراوان ناساند و نمایشی نوێژی مردویان بۆی وەرێخست هەروەکو چۆن ئەردۆغانی تیرۆریست و ئیسلامیست، لە تورکیادا نوێژی مردوی بۆ سازدا…
بێگومان ئەو هاودەردییە بۆ مۆرسی، هاودەردییەو نوێکردنەوەی پەیامی ئەمەک و وەفایە بۆ درێژەدان بە کارنامەی رەوت و لایەنە ئیخوانییە ئیسلامیەکان… پێداگرییە لەسەر بێمافی و راسانی بەردەوامە لە ئازادی و سنگ دەرپەراندنە بۆ بەردەوامی دان بە فتوا و بانگەشەی جیهاد و سەرکوتگەری و داسەپاندانی یاسا‌و ریسا داعشیەکان…
ئەم جەنابانەو رەوتەکانیان، جینۆسایدی ئینسان ڕایان ناچەلەکێنێت و ئوڵفەتیان پێوە گرتووە.
دەیان هەزار ئینسانی شەنگالی ئەنفالکراوی دەستی داعش زەرەیەک ویژدانی نەجوڵاندن و ئیدانەیان نەکردو هاوخەمیان بۆ دەیان هەزار خێزانی جینۆساید کراو نەنارد. نوێژی پاڕانەوە!! وەفایان!! نەکرد و نوێژی مردویان!! بۆ رێکنەخستن… ژنان و کچانیان کە بەسەبایا گیران و کڕین و فرۆشتنیان پیوە کراو ئیغتساب کران، دەماریکی هەستیانی نەجوڵاند و نیگەرانیەک بە ناوچاوانیانەوە نەبینرا، بەڵام بۆ مورسی کەسەر بەهەمان خانەوادەی فکر و ڕەفتاری داعشە، غەمبار بوون و هەموو هەستیان بەوە کرد، کە یەکێک لەسەران و رابەریان مردووە.
هەموو ئەو جەنابە غەمگینە قوڵ هەڵگرانە بۆ مۆرسی، مردنی ئیسماعیل سابوری و سابوریەکانی تر نەبووە مایەی نیگەرانیان. مردنی سابوری لەدەست چوونی دەنگێکی ئارام و هونەرمەندێکی ناسراو ویژدانی کەسیانی بێ‌دار نەکردەوە بۆ ناردن و راگەیاندنی پەیامی هاوغەمی…
ئەو مامەڵەیەی ئیسلامیەکان و سەرانی ورد‌و درشتی ویژدان مەیوویان… ئەو حەقیقەتە سەدبارە پشت راست دەکاتەوە، کەچەندە ئیسلامیەکان و سەرانیان دژی ئازادی ومافە فەردی و مەدەنیەکانن، چەندە دژی هونەرو جوانی و گۆرانی مۆسیقان و لەبەرامبەریشدا چەندە تامەزرۆی سەرکوت، نائارام راگرتنی کۆمەڵگەو فتوا و بانگەشەی جیهاد و لەخوێن هەڵکیشانی کۆمەڵگە و وێڵی نۆکەر پیشەیین.
٢٠/٦/٢٠١٩
كرێكار‌و راوێژكار دوو نموونه له كۆمه‌ڵگای بێ یاسا … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌گه‌ر یاسا‌و ده‌ستوری نه‌بوو ئه‌بێته هۆێ پاشاگه‌ردانی و هه‌ر تاكێك به تایبه‌ت به‌رپرسان به گوێره‌ی توانا بۆ خۆیان و كه‌سه‌كارو خێزانه‌كانیان كار ئه‌كه‌ن و هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریان ده‌ستبكه‌وێت و زوربه‌یان له به‌رامبه‌ر پاره‌و ده‌ستكه‌وت لاواز ئه‌بن و روو له دزی و گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن.
مووچه‌ی كرێكارێك به‌براورد له گه‌ڵ مووچه‌ی په‌رله‌مانتارێك یان راوێژكارێك وه‌ك شه‌وو رۆژه ، كرێكارێك به درێژایی ته‌مه‌نی رۆژانه هه‌شت كاتژمێر كار ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خؤی خێزانه‌كه‌ی په‌یدا بكات و، بۆ نموونه له پاش 35 ساڵ خزمه‌ت به (400) هه‌زار دینار خانه‌نشین ئه‌كرێت به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك یان راوێژكارێك له پاش ماوه‌یه‌كی كورتدا به شه‌ش تا هه‌شت ملیۆن دینار خانه‌نشین ئه‌كرێت و، هه‌ندێكیان به‌باشی ناچن به سوراخی كاره‌كه‌یان.
با وازله په‌رله‌مانتار بێنین چونكه ئه‌و نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌و، بۆ كیرفان كار ئه‌كات و، هه‌ندێكیان بێشه‌رمانه به فه‌تواو مه‌توا ئه‌و پاره‌یه ( حه‌ڵال) ئه‌كه‌ن و، په‌رله‌مانتاری وا هه‌یه له ژیانیدا رۆژێك كارینه‌كردووه و، هه‌ندێكیان ده‌م هه‌راش بوون و ئه‌یانوت: ئێمه دژی گه‌نده‌ڵی و دزین و، كار بۆ خۆشی وپێشخستنی گۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌ێن ، به‌ڵام كاتێك ده‌میان چه‌ور بوو، پاره‌یان بینی كركه‌وتن ونقه‌یان نایه‌ت.
باز بازین و ته‌راتێن له‌ناو حزبه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌و دۆلار رؤڵی گه‌وره ئه‌بینێ و، حزبه گه‌وره‌كان ده‌ستی باڵایان هه‌یه له دامه‌زراندنی یاخیبووی حزبه‌كانی تر‌و، به باشترین شێوه دایانئه‌مه‌زرێنن و، ئه‌گه‌ر زانا بێت یان نه‌فام، بروانامه‌ی هه‌بێت یانه‌بێت به راوێژكار ده‌ستبه‌كار ئه‌بێت و، له پاش چه‌ند مانگێك یان ساڵێك به هه‌شت ملیؤن دینار خانه‌نشین ئه‌كرێت.
له‌مرۆدا راوێژگار زۆره‌و، كه‌سانێك له حزبێك بازیانداوه بۆ حزبێكی تر‌و، كراون به راوێژكار‌و، كه‌سانی دیكه وازیان له په‌رله‌مان هێناوه‌و بوونه به راوێژكار‌و، ته‌نها له په‌رله‌مانی كوردستان و، له ماوه‌ی 3 ساڵدا 45 كه‌س به پله‌ی راوێژكار خانه‌نشین كراون.
له كوردستان حزب خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته نه‌وه‌ك حكومه‌ت ، ته‌نانه‌ت گه‌ر حكومه‌ته‌كه هی خودی حزبه‌كه بێت و، ژماره‌ی راوێژكار ئه‌وه‌نده زۆره هه‌مووته‌مه‌نه‌كانی ته‌نیوه، راوێژكاری لاوی بێ توانا‌و، راوێژكاری كه‌سای به ته‌مه‌ن، به‌ڵام هه‌ردووكیان له پاش مانگێك خانه‌نشین كراون به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بروانامه‌ی شایسته بن.
به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانن دێرێك بنووسن و، هه‌روا، به‌شێك له راوێژكاران بروانامه‌ی شایسته‌یان نییه و، لێره‌داپێویسته ئاماژه بده‌ێن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارو راوێژكار نه‌خوێنده‌وار بن، چۆنچۆنی ئه‌توانن یاسا دابنێن و په‌سه‌ندی بكه‌ن و، بمانه‌وێت یا نه‌مانه‌وێت یاساكان به‌بێ شك به كه‌موكوری كاریان پێوه‌ئه‌كرێن.
شایانی باسه پاره‌ی په‌رله‌مانتاران و راوێژكاران به‌ری ره‌نجی كرێكار‌و هه‌موو زه‌حمه‌تكێشانه، پاره‌ی گه‌له، پاره‌ی قوتابیانی ده‌رچووی په‌یمانگاو زانكوكانه كه بێكار له ماڵه‌وه دانشتون ، دیاره ئه‌و پاره زۆره‌ی ئه‌درێت به په‌رله‌مانتارو راوێژكاران به‌شی دامه‌زراندنی زوربه‌ی ده‌رچووان ئه‌كات.
له كۆتاییدا په‌رله‌مانتارو راوێژكاران كه (4 یان 8 مانگ یان ساڵێك) خزمه‌تیان هه‌یه به 8 ملیۆن خانه‌نشین ئه‌كرێن و، چۆن ته‌ماشای كرێكاران ئه‌كه‌ن كه به 400 هه‌زار دینار خانه‌نشین ئه‌كرێن؟ و، چی ئه‌توانن به كۆمه‌ڵگا بڵێن ؟.
هاوڵاتیان به پرۆشه‌وه چاوه‌رێی یاسا‌و ده‌ستورن، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكرێت و، چیتر حزب خاوه‌نی هه‌موو شتێن نه‌بێت.
22/6/2019
ئەنارشیستانی کوردیی-زمان تکایەکی هاوڕێیانە لە خۆم و لە ئێوەش!… هەژێن
وەک مێژوو
بزووتنەوەی ئەنارشیستی بە ئێمە نیشاندەدات، ئەنارشیستەکان ئەو بنەما کردەییەیان
پەیڕەوکردووە :
مەیدانی
بەرەنگاریکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی زۆر لەوە فراوانترە، کە چەند ڕەوت و
ئاراستەیەکی جیاواز نەتوانن هەر یەکە و بە شێوازی خۆی خەریکی پاگەندەکردنی بۆچوون
و بنەماکانی و کەتوارییکردنەوەی ئەڵتەرناتیڤەکانی بێت.
ئێمە خەریکی
بەرەنگاریکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی و کۆششی کۆمەڵایەتیینانەی خۆمان دەبین،
کەسانی دیکە چیدەکەن، ناتوانن ڕێگریی
کەتواریی هەوڵە شۆڕشگەرییەکانی ئێمە بن، ئەگەر ئێمە بەڕاستی لەنێو پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوت و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان خەریکی کۆشش و خۆڕێکخستنی
خۆمان و بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەکان بین.
بەدرێژایی
مێژووی سەدەی هەژدە و نۆزدە و بیست و ئێستاش سەرەتای سەدەی بیست و یەک، ئەوە ڕەوت
و ئاراستە ئایدیۆلۆجیی و ڕامیارییەکانی دیکەی بەناو “سۆشیالیزم” و “کۆمونیزم”، شان
بەشانی شێواندن و تۆمەتەکانی سەروەران بۆ ئەنارشیزم و ئەنارشیستەکان، وێناکردنی
بیرکردنەوەی ئێمەیان شێواندندووە و وێنەی ئێمەیان ناشیرینکردووە و لە ئێمە دوژمنی شۆڕش و رزگاری کرێکارانیان
چیکردووە و سەد و هەشتا (180) پلە ئامانج و شێواز و مێژووی ئێمەیان پێچەوانە و لنگاوقووچ نیشانداوە و
هەرچی بەرەنجامی نیگەتیڤیی پارتییایەتی و ئایدیۆلۆجییگەریی خۆیان بووە و هەیە، بە شان و ملی
ئێمە داداوە و هەردەم چ لەوپەڕی دەسەڵاتداریی و چ لەوپەڕی پووچەڵبوونەوەی وەک
ئێستایان بۆ یەک تاقە سات و چرکەش لە دوژمنسازیی لە ئێمە نەوەستاون، چونکە بوونی
ئێمە مەترسیی و ڕێگری سەروەرخوازی و دەسەڵاتخوازیی و ناوبانگخوازیی و
مشەخۆرییخوازیی سەرانی پارتییەکانی ئەوانە.
ئەگەر ئەوە
نەبێت، دەبوو ئێمە نزیکترین دۆست و هاوتێکۆشانی ئەوان بوونایە، هەر ئاوا لە
کۆمونەی پاریس 1871 و لە ڕوسیە 1917-1921 و لە هەرێمی باڤاریای ئا‌ڵمانیا 1918 و لە ئیسپانیا 1936-1939 و لە ئەمەریکای لاتین نیشانمانداوە، ئێمە هەردەم دژی دەوڵەتان و سەرمایەدارانی
ناوچەکە و جیهان، لە ئەوان (چەپەکان)
پشتیوانیمانکردووە
و ئەوان پاش تەواوبوونی مەترسییەکە، لە پشتەوە
خەنجەری ژەهراوییان لە پشتی هاوسەنگەریی ئێمە داوە.
هاوڕێیان
ئەنارشیستی کوردیی-زمان،
ئەرکی مێژوویی
ئەنارشیستەکان زۆر لە دژایەتیکردنی پارتییە چەپەکان و چەند چەپێکی تەرەکەوتوو،
گەورەتر و فروانترە؛
ئەنارشیستەکان
دژی سەروەریی چینایەتین لە خێڵەکییەوە تاکو پاشایەتی و دەوڵەتی هاوچەرخ و
فەرمانداریی-پارلەمانیی،
نەک بەس جۆرێک
لە سەروەریی،
ئێمە خوازیاری
خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی شوێنی کار و ژیان لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمیی خۆجێی و
یەکێتی فێدرالیستیی ئازادانە،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی دارایی تایبەت و دارایی دەوڵەتیین، نەک بەس دژی جۆرێکی سەروەری، ئێمە
خوازیاری دارایی کۆمەڵایەتیین،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی کاری کرێگرتەین چ بۆ
سەرمایەداران و چ بۆ دەوڵەت، نەک بەس جۆرێکی کاری کرێگرتە، ئێمە خوازیاری
بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیی و هەرەوەزیین،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی هەموو ستەم و هەڵاواردنێکین، نەک بەس دژی جۆرێکی ستەم و هەڵاواردن،
ئێمە خوازیاری یەکسانی مافی تاک و کۆمەڵەکان، یەکسانی ماف و ئەرکی ڕەگەزەکان،
یەکسانی ماف و ڕەوایی کولتوورەکانین،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی هەموو ڕێکخستنێکی نێوەندگەرا و قووچکەیی و پارتیی و دەوڵەتیین، نەک
بەس دژی جۆرێکی دیاریکراو، خوازیاری خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی سەربەخۆ و
ئاسۆیین بەبێ سەرۆک و ڕابەر و شوانەیی ڕامیاران،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی هەموو بەرتەرییەکی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کو‌لتووریی
دەستەبژێر و گرووپەکانین، نەک بەس دژی جۆرێکی، ئێمە خوازیاری ئازادی و یەکسانی و
دادپەروەریی کۆمەڵایەتیین،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی هەموو سالارییەکی مرۆڤ لەسەر مرۆڤێن، نەک بەس جۆرێکی، ئێمە خوازیاری
یەکێتی و هاوپشتی خۆخواستانە و خۆبەخشانەی تاک و کۆمەڵە ئاازادەکانین،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی هەموو بەڕێوەبەرییەکی سەرووخەڵکین، نەک بەس دژی جۆرێکی، ئێمە خوازیاری
خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیین،
ئەنارشیست
هزرەکان دژی پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارە و دوورخستنەوەین، نەک بەس هی
دوژمنەکانمان، بەڵکو بۆ هەموو کەس،ئێمە خوازیاری خۆپارێزیی کۆمەڵایەتیی شوێنەکانی
کار و خوێندن و ژییان و کۆمەڵەکانین،
ئیدی بەو جۆرە
جیاوازییەکان درێژدەبنەوە، تاکو دەگاتە جۆری ژییانی تایبەتیی و ڕەفتار و گوفتار و
ئەتوار و تەنانەت خواردن و بەکاربردن و ژینگەپارێزیی و خەمخۆریی بۆ نەوەکانی
دواتری مرۆڤایەتی ….تد
بەڵام،
ئەوان دژی
سەروەریی خاوەن کۆمپانییەکانن، بەڵام بۆ سەروەریی پارتییەکەی خۆیان هەوڵدەدەن،
ئەوان دژی
دارایی تایبەتیی خاوەنکارانن و لەسەر دارایی دەوڵەتیی پێداگرییدەکەن،
ئەوان دژی
کاری کرێگرتە بۆ خاوەنکارخانەکانن و لەسەر کاری کرێگرتە بۆ دەوڵەت پێداگرییدەکەن،
ئەوان دژی
ستەم و هەڵاواردنی خاوەنکارخانەکانن لە خەڵک و بەرانبەر خەڵک، بەڵام ڕەوایەتیدەری
ستەمکاریی و هەڵاواردنی خۆیان و پاساودەری ئەو کۆمەڵکوژیی و تاوانانەی درێژایی
حەفتا ساڵی سەدەی بیستەم هاوبیرانیان بەرانبەر کۆمەڵ ئەنجامیان داوەن،
ئەوان دژی
ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی سەرمایەدارە تاکەکانن، بەڵام پێداگری هەمان جۆری ڕێکخستنی
ڕامیاریی و ئابووریی و ئایدیۆلۆجیین بۆ خۆیان و نێوەندگەرایی و قووچگەیی سیستەمی
بەڕێوەبردن بە لووتکە دەگەیێنن، هەر بەو جۆرەی موسۆلێنی و هیتلەر و پۆلپۆت و سەدام
و خومەینی گەیاندیان،
ئەوان دژی
بەرتەریی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیین بۆ دەستەبژێرەکانی سایەی سەرمایەداری
بازاری بەڕەڵا، بەڵام وەک پاشاکان بەرتەریی بۆ
سەرانی پارتییەکانیان و جەنەڕاڵەکانیان ڕەوایدەکەن،
ئەوان سالاریی
خاوەنکارەکان ڕەتدەکەنەوە،بەڵام خوازیاری جێگرتنەوەی ئەو سالارییەن لەلایەن
خۆیانەوە،
ئەوان دژی
جۆرێکی دەوڵەتن، بەڵام لەسەر پێداویستیی دەوڵەتی قەرەقووشیانەی خۆیان
پێداگرییدەکەن و تەنانەت لەپێناو سەپاندنی کۆمەڵکوژیی ملیۆنی ئەنجامدەدەن،
ئەوان دژی
پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستان، بەڵام ڕەواکەری
پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارەی خۆیانن و پاشگری “شۆڕشگێری”یان بۆ
زیاددەکەن،
ئیدی بەو جۆرە
لیستی هەڵوێست و بیرکردنەوەی “بانێکە و دوو
هەوا”ی ئەوان لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەوە تاکو ئەم ساتە درێژدەبێتەوە
و سەراپای هەوڵی ئەوان بۆ جێگرتنەوەی سەروەریی ئەوانی دیکە بە سەروەریی خۆیان،
جێگرتنەوەی دیکتاتۆریی خۆیان بەناوی “پڕۆلیتاریا”، درووست‌کردنی پارتیی و چوونە پارلەمان و وەرگرتنی مۆڵەت و
مووچە و کۆمەک لە دەوڵەتانی سەرمایەداریی و تاوانبارکردنی ئێمە بە “خزمەتکردن بە
سەرمایەداریی”
و …تد
بە بۆچوونی من
و سەلماندنی ئەزموونەکانی مێژووی سەد و هەشتا ساڵەی ڕابوردوو، هەر ئەوەشە هۆکاری
دژایەتیکردنی ئەنارشیزم و کۆمەڵکوژکردن و تیرۆرکردنی پاگەندەیی ئەنارشیستەکان،
شێواندنی بنەماکانی هزری ئەنارشیزم، لنگاوقووچ-نیشاندانی
وێنا و وێنەی ڕاستینەی کۆشش و ئامانجەکانی بزووتنەوەی ئەنارشیستی، تاکو ئەندامان
و لایەنگرانی فریوخواردووی خۆیان بە “سۆشیالیزم” و “کۆمونیزم”ی دێوجامەیی لە ڕاستی ئامانج و هەوڵ و مێژووی هزر و بزووتنەوەی ئەنارشیستی
تێنەگەن و تەنانەت وەک ئایینگەراکان کولتووری ترس لە خوێندنەوەی سەرچاوە
ئەنارشیستییەکان باودەکەن و ئەگەر بزانن ئەندام یان لایەنگرێکیان خەریکی ڕامان و
هەوڵدانە بۆ تێگەییشتن لە ئەنارشیزم و سەرچاوەکانی دەخوێنێتەوە، تۆمەتباران و
شەرمنیدەکەن و جەنگی دەروونی بەرانبەر دەکەن.
کورتەی پەیام
و هاندەری نووسینی ئەم پەیامە، هاوڕێیان (ئەنارشیزم) بزووتنەوەیەکی
کۆمەڵایەتیی بووە و شۆڕشگەریی ئەو هەر ئەوەیە و هەر بەوەش دەمێنێت، لەبەرئەوە
مەیدانی پاگەندەکردنی هزر و بۆچوونەکانی ئەنارشیزم، پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییەکانن،
مەیدانی کۆششی
ئەنارشیستەکان بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ ئەرەکە بنەڕەتییەکانی ئەنارشیستەکان وەک
ڕۆشنگەرانی شۆڕشگەر و چالاکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتیی، پاگەندەکردنی بۆچوونەکانی
خۆیانە، نەک جەنگی بۆچوونە چەپییەکان؛ بەشداریکردنی ناڕەزایەتی و بزووتنەوە
کۆمەڵایەتییەکانە، نەک بەرەی هاوبەش لەتەک بزووتنەوە نائیدیۆلۆجیی و پارتییەکان،
یان بچووکردنەوەی کۆشش و بەرەنگاریی خۆمان لە دژایەتیکردنی چەند پارتیی و گرووپ و
کەسێک؛ ئەرکی ئەنارشیستەکان هەوڵدابنە بۆ خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی و
پێکهێنانی ڕێکخراو و گرووپە خۆجێییە سەربەخۆ و ئاسۆییە جەماوەرییەکان، نەک کات
بەفیڕۆدان بە شەڕەدەندووک لەتەک بۆیباخ لەملانی چەپ، ئەوانەی هەر سات خەریکی
هەواڵدان و سازشکردنن لەتەک دەسەڵاتداران بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و مشەخۆریی.
هەر کەس بەڕێی
خۆی و با لەوە زیاتر کات و وزە و تواناییەکان بەفێرۆنەدەین، کێ دەتوانێت با خەریکی
وەرگێرانی سەرچاوە هزرییەکان، وەرگێڕان و ناساندنی مێژووی بزووتنەوەکە، وەرگێرانی
فیلمە دۆکومێنتەرییەکان، کێ دەتوانێت با وەرگێردراوەکان چاپ و بڵاوبکاتەوە، کێ
دەتوانێت با کۆڕی ڕۆشنگەریی بگێرێت و کێ دەتوانێت با بۆ پیكهێنانی فۆڕووم و گرووپە
خۆجێییە ئەنارشیستییەکان لەنێو گوندەکان، یان لەنێو کۆڵان و گەڕەک و گۆشەی شارەکان
هەوڵبدات، شتێک کە نا‌بێت ئێمە لەبیریبکەین، ئەوەیە؛ ئەنارشیزم بزووتنەوەیەکی
کۆمەڵایەتییە و بەس لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناڕەزایەتی و
بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان
ئەگەر و توانای پەرەسندن و کۆمەڵایەتییبوونەوەی ئەنارشیزم هەیە. پارلەمان و
سیمینیاری چەپەکان و فسکە فسکی بنکە پارتییەکان و شەڕە تفەنگی چریکەکان و
خۆنواندنی نێو کاناڵەکانی بۆرجوازی مەیدانی تێکۆشانی ئەنارشیستەکان نین و نەبوون و
نابن.
بۆ ئێمە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بەس مەیدانی پاگەندەکردنی بۆچوون و گەیاندنی سەرچاوە هزرییەکانی
ئەنارشیزم و وەک خۆیان نیشاندانی بنەما هزرییەکانی ئەنارشیزمن بۆ ڕسواکردنی و بە
درۆخستنەوەی هەموو شێواندنەکانی چەپ و ڕاست. لەبیرمان
نەچێت،
پێش ئەوەی
چەپەکان دژی ئێمە بن،
دوژمنی
گەورەتر هەیە،
کە ڕەوتە
سێکسیست و ئایینییە-ڕامیارییگەرا و ناسیونالیست و شۆڤێنیست و فاشیستەکانن، ئیدی ڕەنگی
ئاڵا و درووشمی ئەو بزووتنەوە ڕاستڕەوانە هەر چی بێت، دوژمنی ئازادی
و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیین و لە سەرووی ئەوانیشەوە دوژمنە سەرەکی و
گشتییەکە،
لەبیرنەکەین؛
سەروەریی چینایەتی بە هەموو ڕەنگ و زمان و بۆن و قەبارەکانیانەوە!
هاوڕێیان،
تکایە خۆتان و بزووتنەوە و ئامانجەکەتان تاکو شەڕەدەندووککردن لەتەک سەرانی چەپ و
پارتییەکان و گرووپە رامیارییەکان و چەند
کەسێكی ناوبانگخواز دامەبەزێنن، ئەوەی ئەوان سەرمایەداریی و دەوڵەتەکان و کۆمپانییەکان
و ڕەوتە ڕاستڕەوەکانیان لەبیرکردوون و خەم و قسەی شەو و ڕۆژەیان بووە بە
دژایەتیکردنی ئەنارشیزم و ئەنارشیستەکان و تەنانەت شەوانە بە دژایەتیکردنی
ئەنارشیزمەوە وڕێنەدەکەن، نیشانەی هەژموون و بوونی کۆمەڵایەتییانەی ئێمەیە،
سەرەتای کارە و کاتی خۆڕێکخستن و بەشداریکردنی بزووتنەوە جەماوەریی و
کۆمەڵایەتییەکان و کەتوارییکردنینەوەی ئەلتەرناتیڤە کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و
بەڕێوەبەرییەکانە، کاتی خۆڕاپساندنە لە ڕابوردووی چەپڕەویی و ڕاسڕەویی کەسیی، کاتی
هەنگاونانە بە هەر شێویەک دەکرێت و دەلوێت و دەگونجێت و بوار هەیە و تواناییە
کەسییەکانمان بواردەدەن، کاتی ئاشناکردنی بنەماکانی ئەنارشیزمە بە چین و توێژە
نەدار و بێدەسەڵاتەکانی کۆمەڵ، نەک ئەنارشیستکردنی پارلەمانتاران و سەرانی
پارتییەکانی چەپ.
هەر کات ئەوان
بەبێ ڕەتکردنەوەی رابوردوو و دارایی و ناوبانگ و دەسەڵات و پلەیان ببنە ئەنارشیست،
ئەوە نیشانەی ئەوەیە، کە ئێمە لنگاوقووچ لە ئەنارشیزم تێگەییشتووین و خەەریکین
لنگاوقووچ بە کۆمەلی دەناسێنن، ئەنارشیزم هزری کۆمەڵایەتیی نەداران و
بێدەسەڵاتکراوانە، نەک بنێشتە خۆشەی دەمی ڕامیاران و سەرمایەداران و دەروێشانی
ئایدیۆلۆجیی !
هاوڕێیان بۆ ئەوەی
بزانین کە لە ماوەی چواردە ساڵی ڕابوردوو (2005 تاکو ئێستا) چ کات و وزە و
ورەیەک لە بەرەبەرەکانێ و وەڵامدانەوەی تۆمەتەکانی چەپ بەفیڕۆداوە و چووە، بەخۆتان
بەراورد بکەن،
ئەگەر لەجیاتی
ئەوە خەریکی وەرگێران و کاری هونەریی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتیی و کاری هەرەوەزیی
بووینایە، ئێستا بزووتنەوەکە خاوەنی چی دەبوو و لە چ ئاستێکی کۆمەڵایەتیی دەبوو.
من لێرەدا
بەڕاشکاویی و بەبێ سڵەمینەوە من بەبێ گومان و بەوپەڕی بڕواوە ئەم دەستەواژەیەی
کۆتایی دەنووسم، بابەتە فەسیبووکییەکان و ڕیزکردنی ناوی ئەنارشیزم لە ڕیزبەندیی ئاژاوە و خراپەکانی و …تد لەلایەن
چالاکانی ڕەوتە چەپڕەوەکان و راستڕەوەکان بۆ تووڕەکردن و خەریککردنی ئێمەیە، بۆ
گێرانەوەی ئێمەیە لە ئەنجامدانی ئەرکانمان، بۆ دوورخستنەوەی ئێمەیە لە مێژووی
بزووتنەوەکەمان، بۆ بەرگرتنە لە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی هزری ئەنارشیستی؛ ئاخر
بڵاوبوونەوەی بنەماکانی هزری ئەنارشیستی و تێگەییشتنی چین و توێژە نەدار و
بێدەسەڵاتکراوەکانی کۆمەڵ لە ڕاستیی ئامانجی ئەنارشیستەکان و ئەنارشیزم، بە
خوریکردنەوەی ڕێسی هەموو دەسەڵاتخوازان و ناوبانگخوازان و مشەخۆرانە لە ڕاستەوە بۆ
چەپ، داچڵاکان و هوشیاربوونەوەی چەوساوانە بەوەی کە بەس خۆیان (چەوساوان) دەتوانن
ڕزگاریکەری خۆیان بن و هەموو پارتیی و گرووپ و کەسێک بەناوی “پێشڕەویی
سۆشیالیستی و کۆمونیستی”
وەک ڕامیارانی
نێو پارلەمان و دەسەڵاتداران لەپێناو بەشی گەورەتر لە کێکی تاڵان‌کردنی ڕەنجی
ڕەنجدەران و سامان و داهاتی کۆمەڵ، هەوڵدەدەن و
هەر کات چەپەکان دەسەڵاتیان هەبێت، هەمان شت
دەکەنەوە کە پێشینانیان کردیان؛ ئەوان هەمان تاکتیکی ئاژاوەچییەتی دەسەڵاتخوازان و
پاوانگەران پەیڕەودەکەن “ئەگەر نەتوانن شۆڕشگەر بن، خۆ دەتوانن
شۆڕش تێکدەر بن”، وەک
بە کردەوە دەبینین و سەد و پەنجا ساڵ
زیاترە (لە
درووست‌کردنی یەکەمین پارتیی سۆشیال-دێمۆکراتی
سویسرا تاکو دواهەمین باڵی جیاوەبووی حیکمەتیستەکان)دەردەکەوێت، ئەوان بە
درووست‌کردنی پارتییەکان و جیابوونەوە و باڵ-باڵێنە
سێکتاریزم پەرەپێدەدەن و بە دەسەڵاتخوازیی و دەوڵەتەکانیان و بەشدارییە
پارلەمانییەکانیان،
چین و توێژە
نەدار و بێدەسەڵاتکراوەکان لە بەدەسهێنانی
داخوازییەکانیان و سەرکەوتنی شۆڕش نائومێدکردووە و دەکەن و وەرگەڕانی کۆمەڵەکانی
جیهان بەرەو ڕاستڕەویی و پەرەسەندنی بزووتنەوە ئایینییە-رامیارگەرا و
ناسیونالیست و شۆڤێنیست و فاشیست و سێکسیستەکان بەرەنجامی ئەو شکستانەن، کە
دەوڵەتگەرایی چەپ لە بلانکیستەکان تاکو بۆلشەڤیک و مائۆئیستەکان و کاسترۆئیستەکان
و حیکمەتیستەکان و ..تد بەسەر چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان هێنایان و ئەوانیان لە ئەگەری سەرکەوتنی
شۆڕش نائومێدکرد!
بە درێژایی مێژووی پارتییایەتی و چەپ، فیلۆسۆفیی دژە-شۆڕشانی
دەسەڵاتخواز و پاوانگەر و ناریسیست ئەوە
بووە “ئەگەر
نەتوانم شۆش بەیەکجاری لەنێوبەرم، خۆ
دەتوانم پارچە-پارچە و تێکی-بدەم ”، بۆ
سەلماندن و دەرکەوتنی ڕۆڵی دژە-شۆڕشانەی
پارتییچییەکان بەناوی “سۆشیالیزم”
و “کۆمونیزم”، سەرنجێکی
خێرای ڕووداوەکانی نێو بزووتنەوەی کرێکاران و بزووتنەوەی سۆشیالیستی سەدەی نۆزدە و
بیست و ئێستا بەسە، کە هەردەم بەهۆی درووست‌کردنی پارتییەکان و پەرەدان بە سێکتاریزم و پەڕشوبڵاوکردنی ڕیزی یەکگرووی کرێکاران و
سۆشیالیستان و کۆمونیستان بەسەر پارتیی و
گرووپ و دەستەکان، بزووتنەوەی شۆڕشگێرانە وەک هێلکەیەکی پاککراو و وردکراو خراوەتە
پارووی سەرمایەداران و سەروەران، هاوکاتیش پارتییچییەکان شان بە شانی دەوڵەتان و
سەرمایەداران لە ڕۆڵی شۆڕشگەرانەی ئەنارشیستان لەنێو بزووتنەوەی کرێکاران و
بزووتنەوە ئازادیخواز و یەکسانیخواز و دادپەروەرییخوازەکان داوە و سۆشیالیست و
کۆمونیستە ئازادخواز و ڕاستینەکان [ئەنارشیستان]یان بە دوژمنی
چەوساوان ناساندووە؛ ئەوە تاکە کۆشش و بەرەنجامێکی تاکو ئێستای پارتییچییەتی و
دەوڵەتخوازییە بەناوی پڕۆلیتاریا و کرێکاران و سۆشیالیزم و کۆمونیزم.
هاوڕێ، هاورێیان، هاوڕێیان، ئەگەر دەخوازن و ئارەزومەندی وەڵامدانەوەی تۆمەتەکان و شێواندنەکان و دوژمنایەتییەکانن، با هەموومان پێکەوە و هەر کەس لە شوێنی کار و ژییانی خۆی و بەگوێرەی توانا و کات و ئارەزوومەندیی و هۆگریی خۆی خەریکی کۆشش و ئەنجامدانی ئەرکی مێژوویی خۆمان بین، کە شۆڕشی کۆمەڵایەتییە، شۆڕشی کۆمەڵایەتیی [= ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتیی، کۆشش و چالاکی کۆمەڵایەتیی، بەرەنگاریکردنی کۆمەڵایەتی، خۆڕێکخستنی کۆمەڵایەتی،پێکهێنانی ڕێکخراوە و گرووپە خۆجێییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆ و ئاسۆییەکانی شوێنی ژییان و کارکردن و خوێندن، هەوڵدان بۆ پێکهێنانی هەرەوەزییە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان، هەڵخڕاندنی ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتیی، هەوڵدان بۆ لێکگرێدانەوەی تان و پۆی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی خۆجێی و ناوچەیی و هەرێمی و …تد]، چونکە ئەنارشیزم هزر و بۆچوونی شۆڕشگەرانەی کۆمەڵایەتییە بۆ گەییشتن بە کۆمەڵی بەبێ چین و چەوسانە و بەبێ سەروەریی چینایەتی✊
هەژێن
19ی جوونی 2019
ئافرەت و بازرگانی حیزبی … شوانە حسن ابوبکر
ئافرەت ئەو مەخلوقەیە کە بەخشەری هێز و دڵخۆشی و ئاسودەییە لەژیاندا بۆیە پێویستە لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەریەوە بەچاوێکی پڕبەها و نرخەوە تێڕابڕوانرێت چونکە شکۆیەکی بەرزی ئینسانیەتە لەهەموو ڕووەکانی واقعی ژیاندا بەداخەوە لە ئەمڕۆدا ئەگەر سەرنج بدەین لە پرۆسه‌ی سیاسی و گۆڕانی ڕه‌وشی ئافرەت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هیچ پرسێك ئه‌وه‌نده‌ی پرسی ئافرەتان نه‌بۆته باس و بابه‌تی بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كان بۆ خۆبردنه پێشه‌وه له حزب و ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌یشتن به‌پله‌ی باش و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، چونكه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه‌ی ئافره‌تیان داوه به ئاراسته‌ی خزمه‌ت كردنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی حزبی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا پرسی ئافرەت له‌ناو حزبه علمانیه‌كاندا له پاشه‌كشه‌دایه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و ئافرەتانەی به‌شێلگیریه‌وه هاتنه ناو حزبه‌كان وه‌ك پێویست پشتگیری نه‌كران و حزبه سیاسیه‌كان پشتیوانیان له پرسی ئافرەت نه‌كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافرەتانەی هاتبوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسه‌ت زۆر به‌گه‌رموگوڕی كاریان ده‌كرد بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، به‌ڵام وه‌ك پێویست پشتیوانیان لێ نه‌كرا، به‌ڵكو زۆربه‌یان بوونه قوربانی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان حزبه‌كان، له‌بازنه‌یه‌كی لاوازدا سه‌یر ده‌كران و هه‌ر خۆیان زۆرجار هه‌وڵی شكاندن و له‌كه‌دار كردنیان ده‌دان و تۆمه‌تی به‌دڕه‌وشتیان ده‌خستنه‌پاڵ و كه‌سایه‌تیان له‌كه‌دار ده‌كردن،دیارترین نمونەش خاتوو سروە عبدلواحید و کاڵێ خان و هتد …..
ئه‌مه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی ئه‌و ئافرەتانەی خۆیان بۆكاری سیاسی ته‌رخان كرد بوو، له‌دوا جاردا زۆر له‌وانه له‌كاره‌كه‌یان نا‌ئومێد بوون و دوور كه‌وتنه‌وه، حزبه ئیسلامیه‌كانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر له ژنانی دین په‌روه‌ریان به‌هۆی هاوسه‌رگیری سیاسی و ئه‌و بابه‌تانه به‌دبه‌خت و ماڵ‌وێران كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستاش توانیویانه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئافره‌تان دابنێن و بتوانن له‌ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، زیاتر له حزبه سۆسیالیست و دیموكراته‌كان ڕه‌وشی ئافرەت له‌قازانجی خۆیان به‌كاربێنن، دیاره هۆكاره دینیه‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به‌گشتی و ئافرەتان به‌تایبه‌تی هه‌یه، حزبه ئیسلامیه‌كان توانیان به‌ناوی ئاینه‌وه ده‌رفه‌ت بێنن و بارودۆخه‌كه به‌قازانجی خۆیان بگۆڕن هه‌ڵبه‌ته ده‌توانین ئه‌وه بڵێین ئه‌گه‌ر له‌حزبه علمانیه‌كان زیاتریان به‌ژن نه‌كردبێ كه‌متریان پێ نه‌كردووه.
باشە ئەگەر بپرسین ئه‌و ئافرەتانەی به‌پشتگرتنی حزبه‌كان هاتوونه‌ته ناو پرۆسه‌ی سیاسی تا چه‌ند توانیویانه له‌به‌ره‌و پێش بردنی پرسی ئافرەتاندا به‌شداری بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای حزبه سیاسیه‌كانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌ڵات ناچارن بیركردنه‌وه‌شیان له‌چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حزبه‌كان دابێت و هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و حزبه بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئافرەتێکی سه‌ر به پارته ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌ژنیش نه‌بێت وه‌كو خۆی، به‌ڵام وه‌كو ئافره‌تێك له حزبێكی سیاسی ئیسلامی كارده‌كات و په‌یڕه‌وی فه‌لسه‌فه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌نگ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاسای فره‌ژنی ده‌دات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاری لێ بكه‌یت ئایا له‌گه‌ڵ فره ژنی دایت بێ گومان ده‌ڵێت نه‌خێر ، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كێشه‌ی ئافره‌تان و ڕای تایبه‌تی خۆشی كارده‌كات، وه‌ك بنه‌مایه‌كی ئاینی و بیروباوه‌ڕی حزبه‌كه‌ی كه‌حزبێكی ئیسلامیه ڕه‌فتار ده‌كات.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت حزبه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بێت بۆ به‌رژوه‌ندی سیاسی حزبه‌كانیان كارئاسانی ده‌كه‌ن ئافرەتان بێنه بواری هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ پۆسته په‌رله‌مانی و حزبیه‌كانیش، به‌ڵام كه‌متر ڕێگا ده‌ده‌ن به‌ئافرەتان له وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و پۆسته كارگێڕیه به‌رپرسیارێتیه‌كانی تر شوێنیان پێبدرێت، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت پێیان وابێت به‌شێك له‌و ئافرەتانەی هاتوونه‌ته پێشه‌وه به پشتیوانی حزب له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌و شوێنه‌ی پێبه‌خشراوه، به‌ڵام له‌ڕووی كارگێڕیه‌وه ڕه‌نگه له‌و ئاسته‌دا نه‌بن بتوانن كاری وا گه‌وره به ئه‌وان بسپێرن.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ پێشكه‌وتنی ڕه‌وشی ئافرەتان هێشتا له‌و ئاسته دا نیه جێگای دڵخۆشی ئافرەتان بێت. پێویسته ئافرەتان خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن پشت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی كادری لێهاتوو به‌توانایان لێ ده‌رچێت و خاوه‌ن توانی خۆیان بن، چونكه ئافرەتانیش وه‌ك پیاوان هه‌میشه هه‌ندێك له‌و ئافرەتانەی له‌به‌ر چاوانن و له‌به‌رپرسه‌كان نزیكن له‌هه‌موو پۆست و كاره‌كاندا ئه‌وانه دووباره ده‌بنه‌وه و ڕێگا بەئافرەتانی تر ناده‌ن بێنه پێشه‌وه، ئه‌وان خۆشیان له‌و ئاسته‌دا نین بتوانن ڕچه‌بشكێنن و سنوور ببه‌زێنن تا بارودۆخی ئافرەتان له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان گه‌شه بكات و پێش بكه‌وێت كرۆكی كاره‌كه‌ش لێره‌دایه، چونكه پرسی ئافرەتان په‌یوه‌سته به ئافرەتان و ته‌نیا خۆیان ده‌توانن پانتایی مه‌سه‌لەی ئافرەتان فراوان بكه‌ن و ببێته جێگای دڵخۆشی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌خه‌می ئه‌م پرسه‌دان بۆ پێشكه‌وتنی پرسی ئافرەتان،و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاش چونکە ئەگەر ئافرەتان لەپشت یەکبن دەتوانن پایەکی بەهێز دروست بکەن بۆخۆیان لە ئێستا و دواڕۆژدا .
ڕۆژنامەنووس و دەروونناس: شوانە حسن ابوبکر
خواكورك هه‌نگاوێكی تره به‌ره‌و داگیركردنی كوردستان … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
دوژمنانی گەلی کوردستان لە پێش ھەموویانەوە رژێمی رەگەزپەرست و شۆڤێنیستی تورکیا رۆژانە سنووری باشووری کوردستان ئەبەزێنن و به تۆپ و فرۆكه‌ی جه‌نگی تۆپ بارانی چیا‌و دۆڵ و ئاوایی و شارۆچكه‌و هه‌موو ناوچەکانی ئەکەن و، پاشان ئاره‌زوومه‌ندانه و به‌بێ ترس له ناو خاكی كوردستان ته‌راتێن ئه‌كه‌ن.
توركیا له ساڵی 1992 توانی به هاوكاری راسته‌وخۆیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنوری پاریزگای دهۆك وهه‌ولێر چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازی و باره‌گای سیخوری دابمه‌زرێنێت و، له 19 خاڵی جیاجیای خاكی باشووری كوردستان خۆی قایم وجێگیر بكات و، وا نزیكه‌ی مانگێكه له خواكورك هێرشێكی به‌رفراوانی به پانی 50 كیلۆمه‌تر و، به قولایی 30 كیلۆمه‌تر ئه‌نجامئه‌دات.
توركیا به هۆێ ئه‌و بنكانه‌و، بردنی نه‌وتی كوردستان به‌بێ به‌رامبه‌ر، بووه‌ته خاوه‌ن ماڵ و، بەرپرسەکانی لای خۆمان بە گەرمی پێشوازییان لێئەکەن و، هه‌ستیان ئه‌پارێزن، نه‌وه‌ك زویر ببن، بۆ نموونه له رۆژی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان برگه‌كانی به‌رنامه‌ی رێ و ره‌سمه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و، له یه‌كێك له برگه‌كان په‌یوه‌ست بوو به سرودی ئه‌ی ره‌قیب به‌ڵام له به‌ر خاتری چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پرگه‌ی : ئه‌ی ره‌قیب لابرا، نه‌وه‌ك په‌رده‌ی گوێی “” قه‌رداش”” بدرێ.
ئه‌وه‌ی زانراوه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 كه مافێكی سه‌ره‌تایی و ئاسایی و یاسایی گه‌لی كوردستانه، هه‌ڵوێستێكی دوژمنانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نواند، له داخستنی ده‌روازه سنوریه‌كان و، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له نێوان هه‌رێم و توركیا‌و، راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و، به‌و كرده‌وه‌یه‌ش شۆڤینییه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی ئیخوان ئه‌لموسلمین، له گه‌ڵ شۆڤینییه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی دژ به گه‌لی كوردستان یه‌كیان گرته‌وه.
له‌م دواییه‌داو، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق دووجار سه‌ردانی توركیای كرد‌و، له گه‌ڵ ئه‌ردۆگان كۆبووه‌وه‌و، له پاش گفتوگۆكانی رژێمی توركیا به ئۆپراسیۆنێكی چه‌په‌ڵ ناوی (چنگ) ی لێناوه هێرشی كرده سه‌ر خواكورك و، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه له ساڵی 2011 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زێران بوو له كاتی هاتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند :
ئه‌وه سه‌ردانێكی مێژووییه ئه‌ردۆگان دێته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو له‌وێوه له زۆرێك له بواره‌كانی وه‌ك ( وزه‌و نه‌وت و گازه ) وه چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌ده‌ین و خۆشم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه من به‌شێكم له‌م قۆناغه، لێره‌دا روون و ئاشكرایه گفتوگۆكان له سه‌ر سه‌روه‌ری وڵات نییه، به‌ڵكو له سه‌ر وزه‌و و نه‌وت و گازه‌و، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و چڵكاوخۆره‌كانی به تۆپ و فرۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی مۆدێرن، نه‌یانتوانی بێنه خواكورك به‌ڵام له‌مرۆدا ئه‌ردۆگان و رژێمی توركیا به هۆی ئاسانكاری و پێشوازی گه‌رم له لایه‌ن به‌رپرسانی پارتی، سوپای توركیا سه‌ربه‌ستانه خواكورك داگیر ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌وێته ژێر ركێف و ده‌سه‌لاتی دوژمنانی كوردستان.
له پاش تێكۆشانێكی سه‌خت و، قوربانییه‌كی زۆر‌و، به یارمه‌تی هێزی ده‌ره‌كی كوردستان له چنگی عروبه و به‌عس و رژێمی دیكتاتۆری به‌غدا رزگاری بوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای شه‌رێ خۆبه‌زێنی دوو حزبه زلهێزه‌كه‌ی كوردستان پارتی و یه‌كێتی و، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، توركیا توانی له ناو خاكی كوردستان چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازی و باره‌گای سیخوری دابمه‌زرێنێت و، جێپێی خوی قایم بكات و، هه‌موو خه‌یرو به‌ره‌كه‌ت و سامانی كوردستان بۆ گه‌روی كه‌مالیستییه‌كان بروات.
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خواكورك زۆر مه‌ترسیداره چونكه له لایه‌ك حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كوردستان كر كه‌وتوون و بێده‌نگن و، له لایه‌كی تره‌وه توركیا كه‌نترۆڵی ناوچه‌كانی ده‌هۆك و هه‌ولێری كردووه‌و، هه‌وڵ ئه‌دات بنكه‌و موڵگه‌كانی پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و، ئه‌و كات به‌رپرسانی توركیا له كوردستان ئه‌بن به باڵاده‌ست و، له خاوه‌ن ماڵ ئه‌بن به ئاغا‌و میرو به‌گ.
جێی رێسوایی و شه‌رمه‌زارییه هه‌رێمی كوردستان هیچ وه‌ڵامێكی نییه‌و ، بێده‌نگه‌و، هیچ كوردستانییه‌كی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت حه‌ز به ملكه‌چی ناكات و، كاتی ئه‌وه هاتووه به ده‌نگی دلێرو زوڵاڵ بڵێن: توركیا بۆ ده‌ره‌وه.
18/6/2019
تیرۆریستان لە خواكورك
ئێمه له مێژه مردووین هاوڕێ … شه‌یدا عه‌لیخا
ئه‌ی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی
چه‌ند خوله‌کێ یه‌کمان بینی و
بۆ هه‌تایه لێك بزربووین
یان هێشتا یه‌کمان نه‌دیوه!
ئێستا له هه‌ر گۆڕێکا بن ئێوه
رووناك یان تار!
دڵنیام
سه‌دای ئه‌م شمشاڵه کۆنه‌ی شیعر
ته‌زوویه‌ك به گیانتان ده‌داو
ساتێ کۆمان ده‌کاته‌وه..
ئێمه ئه‌و کاته مردین
سه‌حه‌رێکی زوو
دوای په‌یمانی درۆینه‌ی
نه‌سره‌دینه‌کان که‌وتین
هه‌تا بمانباته سه‌ر کار
که‌چی هه‌ر نه‌مانبینییه‌وه
ئه‌و ساتانه‌ی تۆپباران ده‌کراین و
نه‌مانده‌زانی (شه‌ڕ) مانای چی؟
نه‌ماده‌زانی له کوێوه داده‌بارێت و
قومپاره‌کان
هی سه‌ربازه‌کانن یان شۆڕشگێڕ؟
مردین
له‌گه‌ڵ به‌کر عه‌لیدا-
به‌ده‌م گوتنی ئه‌و شیعرانه‌ی
که‌سێ گوێی بۆ رانه‌دێران!
له‌گه‌ڵ ئازاد سوبحیدا-
له ناکاو
به‌ر نیگا فه‌رامۆشه‌کان که‌وتین و
نه‌بینراینه‌وه..
مردین؛
ئه‌و ساتانه‌ی
(کۆیله) ئازادی به‌ندکردو
سزای له سێداره‌دانی دا…
خه‌مبارانه
له‌کاتی ئاهه‌نگه‌کانی ئه‌واندا
ئێمه مردین
ئه‌و کاتانه‌ی له ناو قه‌ره‌باڵغییه‌کاندا
به بێ پسوڵه‌ی حیزب بووین
به‌ڵام جێگامان نه‌بووه‌وه‌و ده‌رده‌کراین..
ڕێی تاراوگه‌مان گرته به‌ر
به‌ڵام پێش گه‌یشتنه مه‌به‌ست
له‌گه‌ڵ ئه‌و موسافیرانه‌دا مردین
که لاشه‌کانیان شێوێنراو
که‌سیش پرسه‌ی بۆ دانه‌نان
به ئه‌سپایی له (گۆڕستانی نامۆ)یان
بیر چوونه‌وه..
وه‌کو ئه‌و چرایانه‌ی
به‌ر له عنه‌تی ره‌شه‌با که‌وتن
زوو خامۆش بووین
ئه‌و ساتانه‌ی
که‌س نه‌یده‌ویست له نهێنی
رووناکی تێ‌بگا..
مردین،
ساته‌وه‌ختی له‌دایكبوونمان
دایکیش نه‌یده‌ویست بێینه بوون
هه‌تاوه‌کو مه‌ینه‌ته‌کان
وه‌ك کۆڵانه‌کانی پیرمه‌سوور
چۆڵ و ته‌نیاترمان نه‌کا
له مێژه ئێمه مردووین هاوڕێ
گه‌رچی ره‌نگه
هێشتا به‌خۆمان نه‌زانیبێ!
خوێنم خڵتانی خۆشه‌ویستییه — یاسر زه‌ییات … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ناگری ، ڕه‌نگه لاواز ده‌ربكه‌وێ
دڵداری ناكا
ڕقی له كه‌س نابێته‌وه و ناژی
چوون له‌وانه‌یه لاواز بێته به‌رچاو ..
ناخوا .. ناخواته‌وه .. نانووسێ
نه‌بادا لاواز ببینرێ ..
به نهۆمی نۆیه‌م هه‌ڵواسراو ، خۆی ناكوژێ
بۆنی ئه‌وه‌ی له پێش خۆی دانا
چاوی ، پێستی ، لێوه‌كانی
ده‌ستی پێكرد به‌خۆیدا بڵێ ..
په‌رستاره‌كه گریا
پێخه‌ف ،
پاكه‌وانه‌كه ،
هه‌موویان گریان
ئه‌ویش وڕێنه‌ی ده‌كرد
ڕۆژانه كه ئیشی ده‌كرد ،
وه‌ختێ ڕیشی ده‌تاشی ،
له ڕێگادا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه
گوێی بۆ جنێوی شوفێران ڕاده‌دێرا
له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌په‌یڤی ..
شاعیرێك ژنێكی خۆش‌ویست
كه گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی خۆش ده‌وێ
گۆرانیبێژی به‌ناوبانگیش ژنێكی خۆش‌ویست
حه‌ز له شیعر ده‌كا .
ژنێك ڕۆژانه گوڵ ده‌كڕێ
بیخاته به‌ر پێی گۆرانیبێژێكی به‌ناو و بانگ
ژنێكیش هه‌موو ڕۆژێ گوڵ ده‌كڕێ
بۆ شاعیری ده‌با له نه‌خۆشخانه ..
گۆرانیبێژ و شاعیر ڕۆژانه ده‌گرین
گوڵیش ڕۆژانه سیس ده‌بن .
له ئه‌سانسێسردا ، ته‌واو له ئه‌سانسێردا
له ته‌نیشت ده‌رگای ئه‌سانسێردا
ده‌ستی له‌سه‌ر سنگی دانا
هه‌ستی به ئازار كرد
له ئه‌سانسێری دوای ئه‌و ، ته‌واو له بان سه‌ریدا
ده‌ستیان له‌سه‌ر سنگی دانا
هه‌ستی به ئازار كرد
پێش ئه‌سانسێر هه‌ستی به ئازار كرد
له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه به ئازار بوو
كه خۆشی‌ویست ،
كه بیری كه‌وته‌وه ،
كاتێ ویستی ڕقی لێ بێته‌وه
هه‌ستی به ئازار كرد .
ژنه‌كه پێی وت: ئارام به !
پێی وت : بۆچی ده‌رمانی ئارامبه‌خشت نه‌خواردووه ؟
پێی وت : جارێكی دی ده‌رزییه‌كه ده‌رنه‌هێنی .
پێی وت : ئه‌ی بۆ ئاوا لاواز و بنێساویت ؟
پێی وت : بۆ ئازار ناچێژیت ؟
به ژنه‌كه‌ی وت : ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌و چركه‌ساته ئه‌به‌دییه
خۆشگوزه‌ره دابنێ و
نه‌ختێك ئازار بچێژه ..
ده‌ستی دانا .. ئازاری چه‌شت ،
گریا و به‌بیری هاته‌وه و
له‌سه‌ر گۆڕی ته‌نیشتییه‌وه ڕاكشا …
هه‌ستی به ئازار ده‌كرد و
ده‌رمانی ئارامبه‌خشی وه‌رنه‌گرت !
دكتۆر ده‌ڵێن : خوێنم خڵتانی خۆشه‌ویستییه ..
لێزان و فاڵچی ده‌ڵێن :خوێنم خڵتانی خۆشه‌ویستییه .
ڕۆژنامه‌فرۆش ده‌ڵێ : وێنه‌ت له وێنه‌ی دوێنێی
لاپه‌ڕه‌ی مردووان ده‌چێ .
گۆڕهه‌ڵكه‌ن ده‌ڵێن : ئه‌و مردووه شێته
بۆچی ئازار ده‌كێشێ ؟
فریشته‌كان ده‌ڵێن : ئه‌دی له‌و جه‌ڵته‌ی سۆزه
ئاگادارمان نه‌كردییه‌وه ؟
كرمه‌كان ده‌ڵێن :
ئه‌و جه‌سته‌یه ژنایه‌تییه‌كی غه‌دداری
له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كراوه
بۆن ده‌ڵێ : من دوو بۆنم
خۆشه‌ویستی ده‌ڵێ له‌و گێله‌م ده‌ربێنن
ئه‌و بڕوا به هه‌موو شتێك ده‌كا ..
خوایش ئه‌مر ئه‌كا ،
له مردووه‌كانی دیكه‌ی جیا بكه‌نه‌وه .
- یاسر زه‌ییات شاعیرێكی گه‌نجی میسرییه .
- له گۆڤاری ( الهلال )ی میسری ژماره 6 – ته‌مووزی2007 .
…بەرەو کوێ.؟ — شیعر: نزار قبانی وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
چی تر نازانم
روو لە کوێ بکەم
هەموو ڕۆژێک.......
هەست ئەکەم
نزیکتر ئەبیت لێم
هەموو ڕۆژێک
ڕوخسارت ئەبێتە بەشێک
لە ژیانم
و
تەمەن بە بەرەکت تر...
ئەبێت
و
شێوەکان جوانتر ئەبن
و
شت و مەکەکانیش
جوان و بەتامتر ئەبن
+++++++++
وەک دڵۆپەکانی ئاورنگ
بە هەموو لەشما
بێ دەنگ
چویتەتە خوارێ....
خۆ ڕاهێنان
لەسەر دووریت ، قورسە
و
خۆ ڕاهێنان..
لەسەر ئامادە بوونت
قورس‌تر...
++++++++
ئای چەنم خۆش ئەوێیت
ئەوەنەم خۆش ئەوێیت
کە تەنانەت خۆم
سەرم لەخۆم سوڕماوە !!
شیعر لە باغچەی چاوەکانتا
نیشتە جێ بوە..
بۆیە بێ چاوەکانت
شیعر نانووسرێتەوە
بێ چاوەکانت....
++++++++
لەوەتی خۆشم ویستویت
ئەستێرەکان
ڕوویان وەرگێڕاوە....
و
ئاسمانیش
پاک تر
ڕوون تر
کراوە ترە....
+++++++
لەوەتی خۆشم ویستویت
هەموو دەریاکان
لە چاوەکانتەوە
ئاو ئەخۆنەوە.....
ئەم خۆشەویستییە
بێ بەزییە
لە خۆم گەورە ترە
ئیتر بۆچی
بە قۆڵەکانتا
لە خاچ بدرێم
بۆچی..؟
++++++++
خۆشەویستم............
هەڵە بووم کە وام زانی
پاشایەکم
تووشی دۆڕان نابم
وەک مناڵێکی بچوک
ڕەفتارم کرد
مناڵێک کە بیەوێ
دوورتر لە ئەستێرەکان
هەنگاو بنێ.....
+++++++++
حەز ئەکەم
ببیت بە " بیل بیلەی" چاوم
پێت وایە
داوایەکم کردوە
کە نابێ داوا بکرێ..؟!
پێم بڵێ ،
تۆ کێیت!
هەستم وەک هەستی
کەسێکە
کە کەروێشک
.... ڕاو ئەنێ
تۆ لە ژیانما
جوانترین خەرافاتی
ئەو کەسەش
کە دوای خەرافات ئەکەوێ
ئەبێ تامی
ماندوو بوون بچێژێ...
+++++++++++++
مارس / 2018
زەنگیانەی ئاوییی – ڕستی یانزەهەم … فەتاح حەسەن
( خەون )
مرۆڤی تەنیا کەمتر خەون دەبینێ
خەونەکانیشی زیاتر زیندەخەون
هەرکات
سەرەتای خەوبینیم، لەبیرما
دڵنیابە،
ئەوسا .. ئەمن
کەسێکی ترم، خۆشدەوێ.
( هەواری خاڵیی )
كەم دڵم بشكێنە وبڵێ نا..
ڕۆژێك دادێت
بێیتە سەرهەواری خاڵی
ئەوجا..
پەنجەی پەشیمانی دەگەزی و
دەڵێی:-
خۆزگە ھێندە نەموتایە،نا
ئەوساش
پەشیمانیی، دادت نادات ،نا
( درۆزن )
هەرچەند ناوت دەبەم
دەیگەزم زمانم،
بڕیار لەگەڵ خۆمدا دەدەم
چیدی ناوت نەیەتە سەر زارم
ئای لە من، کە، درۆزنم.
( ئێستا)
کە، من دەمەوێ
لە ئیستادا بژیم
ڕابردووم بەبیر مەهێنەوە
داهاتووش هەرچی دەبی باببێ،
کەپیی گەیشتم،
دەبیت بە ئێستا..
( بەخشندە)
بەندەیەك لەبری ئەوەی بەرد بگرێتە شەیتان
گرتییە کابەو
بەتەمایە خوا بیبەخشێت
چون دەزانێت
خودا بەخشندەیە،
ژن هەیە گوڵیشی تێبگریت
بەخشندەیی خۆی نانوێنێ،نا
( کڕنووشبردن)
ئەگەر بەنیازی
کڕنووش بردن بم، بۆ مرۆڤ
تەنها و تەنها..
کڕنوش بۆ خودی خۆم دەبەم..
( دڕك)
هەرکەس وێرای
بە گوڵ بڵێت ناشرینە
چاك بزانە
بەدڕکی گوڵیش نابێ.
( تاریکیی )
شەمشەمەکوێرە
چەند حەزی بە ڕوناکییە
مرۆڤی تەنیاش، هێندە بەتاریکیی
( خۆڕاگر )
سنەوبەرێك و ھەنجیرێ
بوو بەشەڕیان
ھەنجیرەكە
تاتوانای بوو
پرچی سنەوبەری داڕنی
سنەوبەرەكە و‌تی
ئەمن لێتدەگەگەڕێم
بۆ پایز.
( دوودڵیی )
لەودەمەیدا جوتێك کۆتری نێر‌و مێ
بەدەمی یەکدا دەڕشێنەوە،
واشەیەك بێ و
ئەوانیش بدەن لە شەقەی باڵ
نازانم
نەفرەت لە برسییەك کەم
یا..
ببمە قوربانی عاشق و مەعشوقێك
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
ژووری وێنه كێشان … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید
ئه‌مڕۆ ژووری وێنه‌كێشــان
پڕ بوو بوو له منداڵی جوان
زۆر دڵخۆش و شادومان بوون
خــه‌ریكی وێنه‌كێشان بوون
به‌خــولیاوه،زۆر باش و ورد
ڕه‌نگه‌كانیان تێكه‌ڵ ده‌كرد
تا ڕه‌نگی تر دروسـت بكه‌ن
وریایی خـــۆیان ده‌ربخه‌ن
گیانی یارمه‌تی و هاوكاری
ژووره‌كه‌ی كرد به‌جێی یاری
هێنده‌یان وێنه كێشــا بوو
ژوور وه‌كو پێشه‌نگه وابوو
مامۆستاش ده‌م به پێكه‌نین
ده‌یوت گوڵه‌كان ئافــه‌رین
4/7/2018
کـەروێـشـکـەکـەی لانــە … محەمەد بەرزی
کـەروێـشـکـە زەردەی لانــە
نــاوی نــاوە زیــزانــە
گـوێـچـکـەی پـان و درێـژە
دانـی پـێـشـەوەی تـیـژە
چـاوی ڕەشـی وەک تـرێ
هـەر بـۆ نـەوس دەگـەڕێ
لـەسـەر پـاشـووی دەوەسـتـێ
نـاچـێـتـە لای هـیـچ کـەسـێ
کـۆشـی لانـەی پـێـخـۆشـە
دیـارە بـۆ مـڕ و مـووشـە
لانـەش دڵـی زۆر چـاکــە
زوو زوو ورگـی تـێـر دەکـا
١٣ / ١ / ٢٠١٩
سەربەستبوون لە بەرهەڵستکاری .. فریدریک نیتچە
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: سۆران ئازاد
سەربەستبوون لە بەرهەڵستکاری و ڕۆشنگەربوون سەبارەت بە بەرهەڵستکاری – کێ ناڵێت لەوەیاندا قەرزداری نەخۆشییە درێژخایەنەکەم نیم! ئەو کێشەیە ئاڵۆزترە لەوەی دەردەکەوێت: دەبێت لە بەهێزی و لە لاوازی‌دا ئەزموونت کردبێت. ئەگەر شتێک هەبێت دژ بە نەخۆشی پێداگری لەسەر بکرێت ئەوەیە، کە خۆڕسکی ڕاستەقینەی چاکبوونەوە لە مرۆڤدا خۆڕسکی شەڕکردن لاواز دەکات.
نە دەتوانیت لێی دەرباز بیت، نە بەسەریدا زاڵ بیت، نە لێ هەڵبگەڕێیتەوە – هەموو شتێک ئازارت دەدات. خەڵک و شتەکان بێزارکەر دەبن، ئەزموونەکان هێرشت بۆ دەهێنن؛ بیرەوەری دەبێت بە زامێکی هەراسانکەر. نەخۆشی لە خۆیدا جۆرێکە لە بەرهەڵستکاری.
دژ بەوە کەسی نەخۆش تەنیا یەک چارەسەری هەیە. من پێی دەڵێم چارەنووسخوازیی ڕووسی. نموونەی ئەو چارەنووسخوازییە بێ یاخیبوونە سەربازی ڕووسییە، کە لە کاتی دۆزینەوەی کەمینێکی ترسناک، خۆی لەناو بەفردا پاڵ دەخات. لەوە زیاتر هیچ شتێکی تر پەسەند ناکات، نە هیچ شتێکی تر وەردەگرێت و نە دەیدات، بە تەواوەتی هیچ کاردانەوەیەکی نا‌بێت.
ئەو چارەنووسخوازییە هەمیشە نەترسان نییە لە مردن، بەڵکو لە ترسناکترین هەلومەرجدا دەتوانێت بە کەمکردنەوە و دامرکاندنەوەی مێتابۆڵیزم، جۆرە ویستێک بۆ سڕبوون، ژیان بپارێزێت. بە هەڵگرتنی هەمان لۆگیک بۆ چەند هەنگاوێک بەرەو پێشەوە، دەگەین بە دەروێش، کە بە هەفتە لەنێو گۆڕێکدا دەخەوێت.
چونکە خۆت زۆر زوو بە کار دەهێنیت ئەگەر بە خێرایی هەر جۆرە کاردانەوەیەکت هەبێت: ئەوە لۆگیکەکەیە. هیچ شتێک هێندەی کاریگەرییەکانی بەرهەڵستکاری سەرتاپات ناسووتێنێت. توڕەبوون، هەر جۆرە ناسکییەکی ناهۆشمەندانە، بێ دەستەڵاتبوون لە ئاست تۆڵەکردنەوە، تینوویەتی تۆڵەکردنەوە، هەر جۆرە ژەهر تێکەڵکردنێکی تر- هەر جۆرە کاردانەوەیەکی جیاوازتر لەوانە هێندە زیانبەخش نین بۆ کەسی شەکەت: ئەو جۆرە کاریگەریانە لکاون بە خێرا بەکارهێنانی وزەی دەمار، زیادبوونی دەردانە زیانبەخشەکانی جەستە، بۆ نموونە، لە زراوەوە بۆ گەدە. لە پێش هەموویانە بەرهەڵستکاری بۆ کەسی نەخۆش قەدەغەیە- ئەوە خراپە تایبەتەکەیە- کە بەداخەوەش هەرە سرووشتیترین ئارەزووشیانە.
فیسیۆلۆجیستی مەزن (بوودا) زۆر بە باشی لەوە تێگەیشتبوو. ئایینەکەی ئەو باشترە پێی بگوترێت جۆرێک لە پاقژی تا ئەوەی سەرلێشێواوانە لەگەڵ دیاردەی بێ بەزەییی وەک مەسیحیەت لێی بڕواندرێت. کاریگەریەتیەکەی لە سەرکەوتن بەسەر بەرهەڵستکاریدا مەرجدار کراوە. سەربەستکردنی گیان لەوەدا یەکەم هەنگاوی باشبوونەوەیە. “دوژمنداریی بە دوژمنداریی کۆتایی نایەت؛ بە هاوڕێیەتی دوژمنداری کۆتایی پێ دێت.” ئەو وشانە لە سەرەتای وانەکانی (بوودا)دا هاتوون. ئەوەی لێرەدا قسە دەکات ڕەوشت نییە؛ ئەوەی لێرەدا قسە دەکات فیسیۆلۆجییە.
بەرهەڵستکاری لە لاوازی‌دا لە دایک دەبێت و زیانبەخشترینیشە بۆ لاوازەکان خۆیان. بە پێچەوانەشەوە، لە سرووشتێکی دەوڵەمەندا، هەستێکی ناپێویستیە: زاڵبوون بەسەر ئەو هەستە لە ڕاستیدا دەوڵەمەندبوون دەسەلمێنێت. هەر کەسێک بزانێت چەندە فەلسەفەی من دژ بە بریندارکردنەوە و کینەیە، تەنانەت لەناو وانەی “ویستی سەربەست” – شەڕکردن دژ بە مەسیحیەت یەکێکە لەو حاڵەتانە- تێدەگات بۆچی ئەو خاڵە، دڵنیاییە خۆڕسکییەکەم لە کرداردا، لە هەڵسوکەوتی خۆمدا دەخەمەڕوو. لە ماوەکانی پووککانەوەمدا، ئەو هەستانەم وەک زیانبەخش دەبینی و لە خۆمم قەدەغە کردن؛ هەر کە ژیانم گەشاوەتر بوو، ئەو هەستانەم وەک نزمیەک دەبینی و لە خۆمم قەدەغە کردن. ئەو چارەنووسخوازییە ڕووسییە، کە خستمەڕوو، چەندین ساڵە بۆ هەموو دۆخەکان، شوێنەکان، ماڵەکان و کۆمەڵگە نەخوازراوەکان پەیڕەوم کردووە، کە بە ڕێکەوت بەریان کەوتووم: باشتر بوو لەوەی بیانگۆڕم، لەو هەستەی کە دەکرا وانەبێت – لە یاخیبوون لە ئاستیاندا.
هەر جۆرە بێزارکردنێکی من لەو چارەنووسخوازییە، هەر بە ئاگاهێنانەوەیەکی من بە فشار، ڕەوشتیانە منی هەراسان کردووە- و لە ڕاستیشدا هەموو کاتەکانیش لە ڕووی ڕەوشتەوە ترسناک بووە.
پەسەندکردنی خۆت وەک ئەوەی چارەنووس بێت، نەک خۆزگەخواستن بەوەی “جیاواز” بیت – ئەوەیان لەو دۆخانەدا لە خۆیدا هۆشمەندییەکی گەورەیە.
—————————————-
سەرنجێک
ئەو پارچە نووسینە بەشێکە لە پەرتووکی (ئێکەی هۆمۆ)، کە (نیتچە) لەبارەی ژیان و کارە فەلسەفییەکانی خۆی نووسیویەتی. لەبەر گرنگی و قووڵیی پەیامەکە، بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ئێستا ئەو بەشەیانم بە شایستەی بڵاوکردنەوە بە جیا بینی.
سەرچاوە:
Nietzsche, Friedrich (1898 ). On the Genealogy of Morals and Ecce Homo. Translated by Walter Kaufmann. VINTAGE BOOKS (1989). p. 229-231
“گۆڕان” فەشەلی هێنا، یان لە نسکۆی کاتییدایە؟ … کامیار سابیر
گۆڕان، لەسەر حیسابی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان، توانیی ببێت بە هێزێکی گەورەی سیاسیی و داینەمیکێکی گەورە بە سیاسەت بدات، بەڵام تەمەنی سیاسیی لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵدا، بەرەو کۆتایی دەچێت. هەڵکشانە سیاسیی و دابەزیینە سیاسییەکەی، زۆر بە خێرایی بوو. ئەم هێزە پشتی بە کاریزمایەکی شاخ بەستبوو کە خۆی لە نەوشیروان موصطەفادا-نم بەرجەستە کردبووەوە. بە مردنی ئەو، هێدیی هێدیی وەکو کێوی بەفر دەتوێتەوە و بەشێکی زۆری کادیرە تواوەکانی، دەچنەوە ناو یەکێتیی، یان دادەنیشن و ئەوەی ماویشن لە گردەکە، ئێستا رێک نوێنەرایەتیی چالاکتریین و وەفادارتریین لقی پارتیی دەکەن. ئەو جەماوەرەی بە دەوریشیەوە ماوە، لە سەرگەردانیی و بێ روئییەییدا، هەر ماخۆلانیەتی. لە هەموو تەمەنی سیاسیی پارتییدا، ئەوەندەی ئێستا لە دەرەوەی زۆنی سەپێنراوی ٣١ی ئابەوە ، خەڵکی موعتەمەدی وەکو ئەم قیادە و کادیرانەی گۆڕانی نەبووە.
زۆریینەی رەهای ئەوانەی ئێستا رەخنە لە گۆڕانی لقی گردەکە دەگرن، بە تایبەت کادیر و قیادییە تۆراوەکانی گۆڕان، نا‌وێرن و جورئەت ناکەن بچن بە لای کێشە سەرەکییەکەدا کە شەخصی نم خۆی، دیزاینەر، ئەندازیار و رائیدی ئەم دۆخەیە کە گۆڕانی تێکەوتووە. تەنانەت، بەشێکی زۆری موناجاتی ئەمانە، ئەوەیە کە کارگێڕانی لقی گردەکە، لە رێبازی نم لایانداوە و پێچەوانەی ویستی ئەو، تەوریثی دارایی و سیاسی‌یان کردووە! ئایا بەڕاستیی ئەم زیزبووانەی گۆڕان، وەفادار و دڵسۆزترن بۆ نم، یان ئەمانەی ئێستا لە گردەکەن کە شەخصی نم، خۆی یەک بە یەک تەعیینیانی کردووە و رۆڵی پێداون؟ ئایا دەکرێت، فڵانی تۆراو و فیساری ناڕازیی لە گۆڕان، لە کوڕەکانی خۆی و لە پیاوەکانی خۆی بۆ رێبازەکەی، دڵسۆزتر بن( لە رووی سیاسیی، ثیۆریی، فیکریی و عەمەلییەوە،نم شتێکی نییە ناوی رێبازی لێ بنرێت)؟ ئەوانەی دەرەوەی گۆڕان کە ئێستا رێگە بۆ قەوارەیەکی سیاسیی نوێ خۆش دەکەن، هەموو وردەکارییەکانی تێوەگلانی شەخصی نم لەم تەوریثە دارایی و سیاسییانە دەزانن، بەڵام جورئەت ناکەن، بیڵێن و لەپاڵ کراسەکەی عوثماندا( نم)، تەبریک و تەمجیدی رۆح و گۆڕەکەی دەکەن، سیاسەت بە پۆپۆلیزم و بە موجامەلات دەکەن.
باشە، ئایا هەر بەڕاستیی، نم ئەو هەموو ساڵە لە ناو کۆمەڵە و یەکێتییدا، نەیتوانیبێت چوار قائیدی لای کەم لاساییکەرەوە( لاسییکار) بۆ تێڕوانیینە سیاسیی و فیکرییەکانی( ئەگەر فیکری بە مانا مەعریفییە سیاسییەکە هەبێت) پەیدا بکات؟ ئەمە خەتای کێیە؟ نزیکەی ١٠ دانی ساڵی رەبەق لەسەردەمی کۆمپانیای “وشە”ەوە تا مردنی، بۆچی نەیتوانی، چەند ( پیاوێک، خاتوونێک، ئەفەندییەک، ئوستاذ و کۆمبارسێک)ی سیاسیی دروست بکات و لاسایی خۆی بکەنەوە، لەو پرەنسیپ و ئاکارانەی کە خۆی و لایەنگرانی شانازیی پێوە دەکردن و دەکەن؟ ئەو هەموو کادیرە سیاسیی و قائیدە سیاسییانە، بە رۆشنبییر، بە مونەوەر و بە رابەری دەناسێنن، ئایا بۆچی نەیتوانی لای کەم چوار رۆشنبییری سیاسیی، بە ستاندەردی گۆڕانەکەی خۆی و لقە تازەکەی پارتیی( گردەکە)، دروست بکات و تەغذییەی ئەم سەرگەردانییە سیاسییەی ئەمڕۆی گۆڕان بکەن؟ ئایا هەموو ئەمانە خەتای کێیە؟
پیاوێک، بە ناوی قیادەکردنی ئۆپۆزسیۆنەوە، بە ناوی سیاسەتکردن بۆ خەڵکی رەشوڕووت، هەژارو کەمدەرامەتەکانی کوردستانەوە، بەناوی گێڕانەوەی لای کەمی مۆراڵی سیاسیی و دابیینکردنی لای کەمی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی، سەرەنجام لە ژێرەوە، خەریکی بیزنس بێت و لە دوای خۆی سەروەت و سامانە شەخصییە مەنقول و غەیر مەنقولەکانی بە صەدان میلیۆن دۆلار دەقەبڵێنرێن، نابێ بگوترێ،من این لە کل هذا( ئەم هەموو شتەی لە کوێ بوو؟) ئیتر عەوام و حەماسییەکان، پێڵاو و جلە مارکەکانیشیان دەکرد بە پێڵاو و پۆشاکی خاکیی و هەژارانە، لێکدا لێکدا نان و ماستاو خواردنەکانیان تەخشان دەکرد کە هەژارانە دەخوات، بەڵام ئەی بانکە شەخصییەکانی؟ کۆمپانیاکان و سەرمایە مەنقولە و غەیر مەنقولەکانی گردەکە و دەرەوەی گردەکە کە هەموویان لەلایەن کوڕەکانیەوە، تەوریث کران؟ بێگومان لە هەر شوێنێک، کەسێک لە پەنای سیاسەتەوە پارە و سامانی پێکەوە نا و لێیان نەپرسییەوە، ئەو شوێنە، ژیینگەی گەندەڵییە( لێرە گردەکە مەبەستە)، گەندەڵییش لە سیاسیی و حیزبەکانەوە دەچێتە ناو سیستەمەوە و بە پێچەوانەیشەوە.
وێڕای ئەوەی نم، گۆڕان و قیادەکەی بەڕادەیەک جڵەو کردبوو کە کوڕەکانی و خزم و خۆیشەکانی، چۆنیان بوێت، تاوی بدەن؟ بە واتایەکی تر، حیزب، قیادە و قاعیدە، مۆڵگە، بارەگا و راگەیاندن، موڵک و سامانی شەخصیی و حیزبیی هەمووی بە تاپۆی رەش، بۆ کوڕەکانی گوازرانەوە. ئایا ئەمانە خەتای شوێنکەوتووانی نم-ن، یان خۆی رەنگڕێژی کردوون و بە ویست و وەصییەتی خۆی، بەڕێوە دەچن؟ کەس ناتوانێ نکوڵیی لەو حەقیقەتە بکات کە نم، هەرگیز نەیویستووە دەستکاریی ریشەیی ئەم سیستەمە چەتەگەرییەی کوردایەتیی بکات؟ هۆکارەکانی زۆرن، بەڵام گرینگتریینیان ئەوەیە کە خۆی ئەولادی شەرعیی ئەم کوردایەتییەیە و بە دێڕێک ( نووسیین دەڵێم، نەک قسەی شەفەهیی و قال و قیل) رەخنەی لێنەگرتووە. ئەصڵەن فیکر و دیدی سیاسیی نم لەم ئاقارەدا، نەک هەر روون نییە، بەڵكو روئییەیەکی شەفاف و جەرییئانەی بۆ قارون و طاغوتەکانی کوردایەتیی و ئەم فاشیزمە ئابوورییەی ( ئابووریی چەتەگەریی کوردایەتیی) ئەم سیستەمە مافیاییەی هەرێمیش نەبووە و نییە. بە واتایەکی تر، تێکەڵەیەک بوو لە هەموو پۆپۆلیزمێکی ( چەپ، ئیسلامیی، لیبراڵ، موحافیظکار، مۆدێرن، نەتەوەیی، نەژادیی، جارجار نیشتمانیی و…تاد) تێدابوو.
بە پێچەوانەی هەموو ئەو نووسەر و رۆشنبییرانەی! بەیعەتیان بە نم دا، بە پێچەوانەی هەموو ئەو سیاسیی و ژۆرناڵیست و چالاکوانانەی کە پێیانوایە خیانەت لە رێبازی! نم کراوە، بە پێچەوانەی هەموو ئەو مۆبە زۆرانەی دوای خورافەی سیاسیی و وەهمی کاریزمای کەسێک کەوتبوون، پێموایە نە خەتای قیادەی ئێستای گۆڕانە و نە خەتای کوڕەکانی “نم”یە، بەڵکو هەموو ئەمانە بە پلان، بە پیلان و بە بەرنامە داڕێژراون و سیستەمی بە بنەماڵەییکردن لە ناخ و هزری نم دا هەبووە، بەڵام جورئەتی نەکردووە تا خۆی لە ژیاندا بێت، رایبگەیەنێت. بە پێچەوانەوە، لە ژێرەوە زۆر بە وردیی و بە کارامەییی کاری بۆ کردووە. بەشێکی زۆر لە قیادیی و کادیرەکانی گۆڕان، زۆر باش ئەمانە دەزانن، لە من باشتر وردەکارییەکانی دەزانن، بەڵام هێشتا چاویان لەوەیە پۆستێک وەرگرن و لە پەنای چوونە ناو حکومەتەوە، دەستیان لە پارەی کاشی رەیع گی‌یر بێت. هەر کاتێکیش بەریان نەکەوت، ئیتر بۆڵەبۆڵی ئەمانە دەست پێدەکات و تا رادەی ئەوەش دەڕوات کە سووکایەتیی بە گۆڕی رێکخەرەکەی پێشووشیان بکەن. بۆچی؟ چونکە کۆمەڵێ هەلپەرست و بەرژەوەندییخوازن، تەنیا و تەنیا، پارە و پۆست و خۆشگوزەرانیی خۆیان دەوێت، نە ئەهلی سیاسەتن و نە خاوەنی ئەو ویقارە سیاسییەن کە تەحەدای ئەم هەموو غەز و بەزەی پارەی رەیع و پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان بکەن.
ئەو هەموو قیادییە پرۆکسییەی ناو گۆڕان کە وەلائی نەتەوەیی و سیلەی رەحمیان بۆ بارزانیی دەتوێننەوە، لە کوێوە هاتوون؟ مەگەر هەر هەموویان لە خوێندکارە هەرە گوێ رایەڵ و مەئمورە هەر دڵسۆز و وەفادارەکانی نم، نەبوون و نیین؟ ئەم پیاو و ژنە زەلیل و موطیعانە بۆ بارزانیی، نیشانەی ئەوە نییە کە پێشتر و لە ئۆریجناڵدا، هەموویان لەبەردەم نم، زەلیل و موطیع و خادم بوونە و خاوەنی نەک رای خۆیان نەبوون، بەڵکو هەموویان بەیعەتیان دابوو بە رێکخەری گشتییەکەیان بۆ کوێ بیانبات و لێیانبخوڕێت، ئەوان عەبید و ئەجیری ئەون و سەریان پێوەی نییە. دەی کە فیکر و فەلسەفەی سیاسیی لە حیزبێکدا نەبێت، بە مردنی قائیدەکەیان( نم)، دوای بەرژەوەندیی پارە و پۆست دەکەون، بە شیعاراتی کوردایەتیی و بە بوقی نەتەوەییش، قان دەدرێن و بۆ ئەوەی ئەم پرۆکسییبوونەیشیان تەجەلا بکەن، پەنا بۆ ئەو پۆپۆلیزمە رەشۆکییە دەبەن کە قائیدی مەرحومیان( نم)، باوەڕی قووڵی بە کوردایەتیی، بە دەوڵەتی نەتەوەیی( ئەگەر لە کوێرە دێیەیەکیش بێت) و بە سەربەخۆیی ئابووریی هەبووە.
نم، یەک شتی هەبوو لە ژیانیدا، دەیتوانی شانازیی پێوە بکات، ئەویش ئەوەبوو ئەو پیاوە لە قەناعەت و پرەنیسیپی سیاسیی‌دا ئەنتی هەژموونی ماڵی بارزانیی بوو. جا ئەوەی بوعدە ستراتیژییەکانی ئەو مەترسییانەی دەزانی یان فاکتەری تر بوون، ئەوە شتێکی ترە، بەڵام وەکو فاکت ئەمە بەشێک بوو لە مێژووی سیاسیی ئەو پیاوە. ئێستا رێک بە پێچەوانەوە قیادەی ئێستای گۆڕان، بە تەواویی بوونە بە پرۆ پارتیی، کەی ئێن ئێن و سایت و بڵاوکراوەکانی گۆڕان، لەوانەی پارتیی باشتر و چاکتر بە مەولای گەورەی کوردایەتیی و ویلایەتە رەیعییە موخابەراتییەکەی پارتییدا هەڵدەدەن. سەرەنجام، ئەم دۆخەی گۆڕانی تێدایە، نەک هەر نسکۆیەکی کاتیی نییە و راست ناکرێتەوە، بەڵکو فەشەلێکی تەواو( فیاسکۆ Fiasco )ی سیاسەتی ئەو ئۆپۆزیسیۆنەیە کە شەخصی نم، رابەرایەتیی دەکرد! بە باوەڕی من، گۆڕان، جارێکی تر زیندوو نابێتەوە و هەرگیزاو هەرگیز ناگەڕێتەوە پێش چەند ساڵ لەمەوبەر، بەڵکو بە بچووکیی دەمێنێتەوە و وەکو هەر حیزبێکی تر، دووکانێکی سیاسیی دەبێت بۆ بیزنس و پارەپەیداکردن و خۆکاندیدکردن، بۆ ئەوەی بە حەلاواتەکانی پارەی رەیعی دزراو، بگەن. بە پێچەوانەوە، گۆڕان ئەوەندە دڵسۆزانە کار بۆ بەرنامەکانی پارتیی دەکات کە مەترسیی ئەوە هەیە لە هەڵبژاردنی ئاییندەدا، بە دەیان هەزار دەنگی بۆ تەزویر بکەن و راستی بکەنەوە و وەکو مڵۆزم لەملا، خزمەت بەولا بکات.
ئەم باسە درێژەی هەیە…
کامیار سابیر
پەیکەری باوک لەنێوان سیاسی و ڕۆشنبیردا … نیهاد جامی
دنیای ڕاپەڕین سەرەتای خەونێک بوو کە بیرکردنەوە تیایدا ئازاد بێت، ئەوە سەرەتای دەرکەوتنی مۆدیلێکی نوێی رۆشنبیر بوو، کە وەک دەسەڵاتێک بۆ مەعریفە دەرکەوت، ئەو مۆدیلە نوێیەی رۆشنبیر لەو رۆژگارەدا زادەی دۆخی ڕاپەڕین بوو خەونی نەوەی نوێی وابەستەی خۆی دەکرد بەوەی دەیەوێت بیرکردنەوە ئازاد بێت، نەبینە پردێک بۆ لەدایکبوونی فاشیزم، بۆیە ئەو تێگەیشتنە بەهۆی ئەوەی لەو ڕۆژگارەدا سەخت بوو بخرێتە بەردەم دەسەڵاتێک کە سەرەتای هاتنە ناو ئەزموونی شاربوونی بوو، هێشتا لەناو قۆناغی شۆڕشگێریەتیدا بوو، بەڵام ئەوەی وایدەکرد شۆڕش مانایەکی نوێ بەژیان ببەخشێت ئەو هەناسە نوێیە بوو کە لەپاڵ گوتاری ناسیۆنالیستی ڕۆشنبیر دەیویست بانگەشە بۆ گوتارێکی تازەگەری بکات، ئەو دوو گوتارە دەیانتوانی بەشداری یەکتری بکەن لەپێناو ململانێی نێوان دەسەڵات و مەعریفەدا، کە کرانەوەی ڕووبەرووی کۆمەڵگای کوردیی دەکردەوە.
دەسەڵات نەیدەویست مەعریفە سنوری ئەو تێپەڕێنێت، مەعریفەش لەڕێی ڕۆشنبیرەوە قسەی لەمەترسی بەردەوامی دیکتاتۆریەت دەکردەوە، ئەو ترسە هۆشداری دەدایە نەوەی نوێ، بەڵام نەوەیەک لەسنوری گروپی دەستەبژێری نوسەران و گەنجان تێنەدەپەڕی، چونکە پێویستی بەڕوونی سیماکانی بوو، بۆیە نەیدەتوانی لەڕێگەی وتاری فیکریەوە خۆی ئاراستەی ئەو مانیفێستی تازەگەریە بکات، ئەگەرچی تائەو ساتەوەختەش دەستبەرداری وتارەکان نەبوو، بەڵام دەشزانێت کاریگەریەکە لەئاستێکی دەستەبژێریدایە، بۆیە بەدوای میکانیزمێکیتردا دەگەڕا تا ئەو کاریگەریە بخولقێنێت، بۆ ئەو ڕێگەیەش ئاراستەکان زیاتر بەرەو تێکستی ئەدەبی وبەتایبەت شیعر و ڕۆمان هاتن، ئەوە دەرگایەکیتری کردەوە بەڕووی ئەو نەوە نوێیە تاوەکو لەڕێگەی تێکستەکانەوە دیالۆگ بخولقێنێت.
بۆ ئەوەی قسە لە ستراتیژی گوتاری تێکستی ئەدەبی بکەین، لێرەدا پێویستمان بەوە دەبێت لەسەر چەند هەوڵێک هەڵوەستە بکەین، تاوەکو سیماکانی ڕوانینەکانمان ڕوونتر بخەینە ڕوو، ئەوەش بەو مەبەستەیە تاوەکو بچینەوە سەر ڕۆڵی ڕۆشنبیر لەبەردەم دەسەڵاتدا، بەوەی ئاخۆ ئەو ململانێیەی مەعریفە لەگەل دەسەڵات بەکوێ گەشت و سیماکانی دەرکەوتنی چی بوون؟
بەر لەڕۆژگاری ڕاپەڕین، جیرۆکنووس شێرزاد حەسەن لەڕێگەی هەردوو کۆمەڵە چیرۆکی “تەنیایی” و “گوڵی ڕەش” وێنەی ڕەخنەیی ڕۆشنبیری خستبووە ڕوو، لەدنیایەک کە شتەکان دەکەونە نێو ئاستی ڕەخنە و ڕازی نەبوون، بەدوای ڕاپەڕین لەڕێگەی نۆڤلێتی “حەسار وسەگەکانی باوکم” وێنەیەکی بوێرانەی بەدوای ڕەخنەکانی حەمەی گوڵی ڕەش و کوڕەکەی چیرۆکی عیزرائیل و ئەمینی میم خستە ڕوو، کوڕی گەورەی حەسار خەون بەکوشتنی باوک دەبینێت، بەڵام تێدەگات کوشتنی باوک تراژیدیایەکی ئەخلاقی ڕووبەرووی نەوەی نوێ دەکاتەوە، تا ئەو ساتە وەختە ئێمە نمونەیەکمان نیە لەگوتاری ڕۆشنبیر لەو تێکستە ڕوونتر سیماکانی خۆی خستبێتە ڕوو.
ئەو لەو تراژیدیا ئەخلاقیە تێدەگات بۆیە لەچیرۆکی “کەلە کوڕان و ئاسکە کچان” ئەو خەونە دەچێتە ئاستی ڕەمزیەوە، کە بیرۆکەی کوشتن کوشتنی فیکری باوکە نەک جەستەی باوک، ئەو بیرۆکەیە دواتر لەلای چەندین چیرۆک‌نووس وەک کورتە چیرۆک دەرکەوت، کە هەندێکیان کۆپیەکی خراپی شێرزاد بوون لەوانە وەک لەدەرفەتی تریشدا ئاماژەم بۆ کردووە لەجۆری چیرۆکی “باوکم”ی فاروق هۆمەر کە شتێک نیە جگە لەگواستنەوەی دیدی شێرزادی بۆ چیرۆک، بەڵام لەلای چیرۆکنووسێکی وەک عەتا محەمەد ڕووبەرێکی سەربەخۆ وەردەگرێت، کە ناچێتەوە سەر مانا شێرزادیەکەی، بەتایبەت لەکۆمەڵە چیرۆکی “پاشماوەی خێڵەکان” هەروەها چیرۆکی “یاسای قەفەزە بچکۆلەکان” ی دانا فایەق وێنەیەکیتری باوک بەرجەستە دەکات، کە پەیوەستە بە باوک لەخێزانی کوردی‌دا.
بەرزان فەرەج بەشانۆگەری “خەونە ترسناکەکانی یوسف” وێنەیەکی تربەململانێی نەوەکان دەبەخشێت، ئەگەرچی ئەم شانۆنامەیە لەئاستی ململانێی کارەکتەرەکان کاتێک بەدەوری ژنێک دەسوڕێتەوە، لەشانۆگەری “گەڕانەوە بەرەو ماڵ” ی هارۆلد بنتەر نزیکمان دەکاتەوە.
بەختیار عەلی دیارترین دەنگی نەوەی ڕاپەڕین، لەسەر ئاستی وتار‌و شیعر و رۆمان دەیەوێت وێنەیەکیتری دنیای نوێی ئێمە بنووسێتەوە، وتارەکانی دەرگایەکیتر دەکاتەوە بەرەو تێگەیشتنمان بۆ دیاردە گرنگەکانی دوای ڕاپەڕين، بەتایبەت لەبارەی فاشیزم و کۆچ و تازەگەری و دەسەڵات.
بەختیار هەر زوو د‌رکی ئەو ڕاستیە دەکات تێکستی ئەدەبی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دەبێت و ڕۆژە سەرەتاییەکانی ڕاپەڕین پێنج تێکستی شیعری بەناوی “گوناه و کەرنەڤاڵ” بڵاو دەکاتەوە، ئەو کۆمەڵە تێکستە شیعریە وەک دنیابینیەکی نوێی ئەو دنیایە لێمان ڕوانی، ڕۆمانی “مەرگی تاقانەی دووەم” سەرەتای دەرکەوتنی توانای ئەو بوو وەک ڕۆمانووسێک، دواتر بەرۆمانی “ئێوارەی پەروانە” ئەو وێنەی ترس و فانتازیایە بەڕووی نەوەیەک دەردەکەوێت، کە ڕۆمان دەبێتە ڕووبەرێکی سۆسیۆلۆژی بۆ خوێندنەوەی داهاتووی کۆمەڵگای نوێی ئێمە، ئەوە مەترسیەکە لەگەشەسەندنی هێزە دینیەکان و نەکرانەوەی کۆمەڵگای ئێمە بەسەر خۆیدا، ڕۆمانی “دواهەمین هەناری دنیا” نەک هەر وێنەیەکیتر دەبەخشێتە کۆمەڵگا، بەڵکو ئێمە لەناو دنیای تێکستەکە دنیای کوردی دەبینینەوە، بەختیار لەڕێگەی نووسینی ڕۆمانەوە ئامادەبوونی پەیوەندی رۆشنبیر بە کۆمەڵگا دەخولقێنێتەوە، پەیوەندیەک خاڵی نیە لەسەر هەڵوەستەکردن و ڕوانینی جیاواز، ڕەنگە ئەوەیان پەیوەندی بەو باسەوە نەبێت، بۆیە لەداهاتوو هەوڵ دەدەین بگەڕێینەوە سەری.
فاروق سەرباری توێژینەوەکانی لەبواری فەلسەفەدا سەرەنجام باسی لەڕۆڵی ڕۆشنبیر کرد وەک زۆڵێک، بەوەی باوکی شەرعی رۆشنبیر بوونی نیە، ئەو گومانە کردنە لەڕاستیدا پەیوەست نەبوو بەوەزیفەی رۆشنبیر لەهەناوی کۆمەڵگا، هێندەی وابەستەی تێگەیشتنی فاروق بوو لەکاری گروپگەلی وهەموو جیاوازیەک وابەستەی جیاوازبوون نیە، ئەوەی پێیدا تێدەپەڕین وابەستەی سەرەتای تێگەیشتنی کاری گروپگەلی ئەو نووسەرانە بوو، ئەویش زوو د‌رکی بە کاریگەرنەبوون دەکات و تێکستێکی شیعری دەنووسێت بەناوی “ئەفسووس من لەخۆرهەڵات نامرم” ئەو تێکستە سەرەتای ئەو دنیابینیەی ئەو بوو دواتر لەناو نووسینەکانیدا تیایدا قووڵ بۆوە.
ئەو تێکستانە چەندە ئیشکردنەوە ڕۆشنبیر بوو وەک مۆدیلێکی نوێی ناو ژیانی فەرهەنگی ئێمە لەهەمان کاتدا زەمینەی بۆ گوتارێکی نوێ خوڵقاند، بەوەی شکاندنی پەیکەری باوکی سیاسی خەونی ڕۆشنبیرە، بەڵام ئەو گوتارە بۆ ڕۆشنبیر لەسەر زەوی واقیع وێنەیەکیترە، بەوەی مەرگی هەر کارەکتەرێکی سیاسی لەوێنەی باوکەوە ئەوا ڕۆشنبیر کەوتۆتە شینگێڕان بۆ باوک، رۆشنبیر له‌مه‌رگی سیاسیه‌كدا دڵخۆش ده‌بێت كه باوكی نەکوشت، وه‌ك كوڕی گه‌وره‌ی حه‌سار ته‌نیا خه‌ونی به‌كوشتنی بینی، ئه‌وه‌تا له‌مه‌رگی باوكدا ئه‌گه‌ر بیکوشتبا هه‌موو ده‌یانگوت “هه‌ی باوك كوژ”
رۆشنبیپران كه دوای ڕاپه‌رین ویستیان له‌وێنه‌ی پیرۆزگه‌رایی باوك بده‌ن وه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی وه تا وتاره پرسه ئامێزه‌كان و به پیرۆزكردنه‌وه‌ی باوك پێمان ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی تیۆر هێشتا له‌ستایشی باوكن هه‌موو ئه‌و بیانوانه‌ی ده‌ووترێت “باوكه له باوكانی تر نه‌ده‌چوو” ئه‌وه بۆ ئه‌ندامانی گروپێكی سیاسیش ڕاسته سبه‌ینێ له‌مه‌رگی سه‌ركرده‌یه‌كدا بڵێن “سه‌رۆكی ئێمه له هیچ سه‌رۆكێك نه‌ده‌چوو”
له‌ئێستادا رۆشنبیران له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مكی پیرۆزگه‌ران بۆ باوكی كوژراو ئه‌و باوكه‌ی ئه‌وان نه‌یانتوانی بیكوژن و خۆی مرد، مردنێك ئێستا هه‌موو پرسه ده‌گێڕن بۆ ئه‌و مه‌رگه، به‌ڵام له‌و پرسه‌یه‌دا ده‌بێت ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ش له‌وان بپرسێت له‌ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو بۆ به‌و هه‌موو وتاره فریوتان داین ئێمه‌تان كرد به‌گژی باوكان و خۆشتان ستایشی باوك ده‌كه‌ن، چه‌مكه دژه‌كانتان گۆڕیه‌وه به چه‌مكی ستایش.. ئێوه كه ئومێدتان كرد به نائومێدی ئێستا له‌ناو نائومێدی ئێمه‌دا چ ئومێدێك له‌پرسه‌نامه‌كانتانه.
ئەو دەنگە دەشێت دەنگی نەوەیەکی نوێ بێت ئاراستەی ڕۆشنبیری بکات، بەڵام دیسان ئەوە ڕەوانبێژی زمانە دەیەوێت فریومان بدات، بۆ ئەوەی چیتر فریوونەخۆین بە گوتاری ڕۆشنبیر، وەک فریوخواردن بەگوتاری سیاسی، ئەوەی هەیە ئەو حەقیقەتەیە ڕۆشنبیر دەیویست باوک بکوژێت تا خۆی ببێتەوە بە باوک، شکاندنی پەیکەری باوک بۆ داتاشینی پەیکەری ڕۆشنبیرە وەک باوک.
نیهاد جامی/ پۆڵەندا
دوو هۆنراوە … سەلام عومەر
به‌یه‌كه‌وه ….
بەیەکەوە دەچینە مزگەوت
تۆ نوێژ بکە
منیش لەسەر تاتەکان جگەرەیەک دەکێشم
بەیەکەوە
خۆ بەمەیخانەیەکدا دەکەین
من دەخۆمەوە
تۆش سیواوکەکەت دەربێنە،
هەر بەیەکەوە دەچینە شەڕ
تۆ سێرە لە بێدینەکان و
منیش لە داعش ئاساکان دەگرم،
بەیەکەوە
دەست لە ناو دەست
خۆ بەمنداڵیماندا دەکەین
تۆ ئەیڕەقیب ئەزبەر دەکەی و
منیش قولهووەڵڵاهو ئەحەد
هەردووکمان
دەلەدە دەهێنین .
——————————
بەدیار منەوە …
بەدیار هاتنەوەی من
هەر بەدانیشتنەوە خەو دەتباتەوەو
هەندێ جاریش رادەچڵەکی
دوور نییە هەرگیز نەگەڕێمەوە
تۆش نەمبینیەوەو
شەوێکی تریش
چاوت لە وەریندابێ.
بەدیار هاتنەوەی من
بیر لە تەنیایی خۆت دەکەیەوە
لە ئایندەیەک
لەسەر سفرەکەت یەک پیاڵە چاو
یەک قاپ و کەوچک و
تەپڵەکی جگەرەکەش بۆ هەمیشە هەڵگریەوە.
بەدیار هاتنەوەی من
ملت شل دەبێ و کەزیەکانت شۆڕ دەبنەوە
دەترسی…..
نیوەڕۆیان کەس لە دەرگا نەداو
ئێوارانیش دەرگا لە کەس نەکەیەوە
کارەباکەشت فیز بکاو
تاریکی
تەنیایت پڕبکا لە ترس.
بەدیار هاتنەوەی من
سبەینەیەکی فێنک هەڵتدەستێنێ و
خامۆشی ماڵەکەت
برینی تەنیایت دەکولێنێتەوە
لە ژووری نوستن
کەتەنیا بۆنم جێهێشتووە
دەنووی.
بەدیار هاتنەوەی من
رادەچڵەکی و
بەرامبەر وێنەی بوکێنیت کە هەردووکمانین
رادوەستی،
ماچێکی وشک
لە شووشەیەکی سارد دەکەی و
ترسی ئەوەت هەیە
هەرگیز ئامێزێکی گەرم
یان ماچێکی تەڕ
لە گەریلاکەت نەکەیەوە.
بەدیار هاتنەوەی من
گریان کۆڵت لێنادا
تەنیایی راتدەژێنێ.
سه‌لام عومه‌ر
من نا ــ تۆش نا … نوسینی: نەوال شەریف وەرگێڕانی: ئاری بابان
من نا
تۆش نا
هيج كه سيك له م جه سته شەقار شەقارەی مندا
نيشتەجێ نیە، هیچ کەس
ته نياقوڕی خۆشەویستی نەبێت،
کە بەتفی ئاسمان شێلدراوە
قوڕی کچە ئافسانەی ـــ لولیت ـــ
کە دەزگیرانی ئەهریمەنەو
هەرخۆشی بکوژێتی
فه نابوون..! … سه روه ركه ريم
زه مه ن نام نووسێته وه و،
ووشه كانمى پێ ئه زبه رناكرێ.
ده ريا له نقووم بوونى من ناگات !
باخچه پێيناسه ى بوونى پێناكرێ و..
ئاشنانى يه به هـه ناسه كانى ئاونگى به يان و،
ناسينى ڕه نگه كانى بير چووه ته وه.
زاهـيد جاويدانى عه شقيك بوو
به رله هـاتنى زه رده په ڕئاوا بوو.
گه ڕان به شوێن خه ونى سه رمه ديدا،
گه يشتن نى يه به ساته كانى ويساڵ و،
ناسينى توخبى ئاو له ساتى خنكاندا.!
گه يشتن نى يه به ناسينى سه راب.
پارانه وه ى شه وانى عارفى ته ريقه ت،
بێدادی مەخلوقێکی تەنیایەو،
ناگاته لاى مه نزڵى مه عشوق.
هـه موو ووێنه كان تارمايين و،
زاكيره ى (با)ناناسنەوە..
بێ هـووده يه گه يشتن به خلودى ئه و
زنارى فڕين ده ميكه كڵۆم دراوه و،
عاشق ناگات به خه ونى سه رمه دى.
ته مه ناكردن بۆناسينى توخبى ئه و،
گه ڕانه بەشوێن سەرابدا و،
وونكردنى فيزياى ژيانه.
ماتماتيكى رووح پيناسه ناکرێ.!
تا سۆفيه ك خه ون به ژماره كانيه وه ببينێ.
عه شق ناسنامه ى تراویکەیەو،
ناچێته هـه ناسه كانى ئیرەمی ژیانەوە.
زەمەنێکی زۆرە ئەفسانەکانی عەشق فەنابوون.
ئیدی کەس گوێ بۆ حیکایەتەکانی ناگرێ.
لەم مەملەکەتی بەداهۆڵ بوونەدا،
ئەفسانەیەکی تر نانوسرێ ولەدایک نا‌بێت.
خەونی گەڕانەوەی عەشق،
لەتۆبەی عارفێکی مەست دەچێت ،
دوای نوۆشینی مەی ژێوان بێتەوەو،
شەوانیش بگەڕیتەوە زادگای مەی نۆشی و،
تۆبەلە تۆبەی مەی نە نۆشی دەکات.
هـؤله ندا
ئه‌فسانه‌ی راستیه‌كان … ستار ئه‌حمه‌د
له جه‌ورا نوقمی گریانم…
له واوه‌یلای بێدادیا،
ته‌مه‌ن كێردی سته‌مكاره،
له‌گه‌ڵا ساتا رۆحم ده‌بڕێ
ژیان وه‌ك بروسكه‌ی ناكاو..
له هۆبه‌ی دڵما ده‌سره‌وێ
چاوه‌كانم حه‌ز به دیده‌نی رۆژ ناكه‌ن
نه ئاسمان.. سیمای جارانی پێوه دیاره
نه ئه‌م خاكه‌ش.. لاله‌زاری پاكیی‌و بێگه‌ردی ده‌نوێنێ
زمانمان شه‌لالێ كوێره
روو له جه‌رگی سته‌مدیده‌و نه‌دار ده‌كا
هه‌ره‌س خولیای داڕوخانی
ئه‌م چه‌رخه نه‌گریسه‌ی له ئامێزه
ژیان.. تاڵ
هاوڕێ.. كۆتی هه‌ڵسوكه‌وت
شه‌قام.. ئه‌ژدیهای ژێر پێت
شار.. زبڵدانی مێژوو مه‌رگ
شه‌رابی كام به‌های ئینسانیه‌ت
خۆزگه‌ی مژده به‌خش‌و
هیوای فرێودراوی هاوخوێنم
له توێی شیعر‌و
له باده‌ی خه‌ما بنۆشم
مه‌یلم له كوشتنی خۆم
گۆشه‌گیری،
قه‌برستان‌و
خه‌زانی په‌ڕه‌و پێنووسه
به‌سه‌ر جوانییه‌كاندا هه‌نگاو ده‌نێین،
له درۆ دووفاقی
نیشتمانێكمان بۆ ئه‌فسانه‌ی
سه‌ر په‌ڕه‌و كتێبه‌كان
به خوێنی نه‌دار كێشاوه
هه‌ست به داڕزانی ویژدان،
پووكانه‌وه‌ی به‌های شیعر‌و
سڕینه‌وه‌ی به‌هاری راستیه‌كان ده‌كه‌م
هه‌موو شتێك
بوتڵێك خوێن..
باده‌یه‌ك ژه‌هر..
كاسه‌یه‌ك زیندان‌و
نیشتمانێكی نوغرۆیه
هه‌نگاو رێگاكان ده‌سڕێته‌وه
ئه‌نجام گه‌نده‌ڵی ناخمان ده‌رده‌بڕێ
تنۆك.. تنۆك
عاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری
زاده‌ی سه‌رخوانمان ته‌ڕ ده‌كات
دانه‌ی باران
چرۆی به‌زه‌یی
كفنی به‌فر
بێز له بوونمان ده‌كه‌نه‌وه
هه‌ر سه‌رابێك..
ده‌رگای ماڵێكی پیاوچاك
قفڵی زاری پێنووسێكه
هه‌ست به مردنی خۆم
سووتانی جه‌رگ
نوشستی ویژدان‌و
ڵالبوونی زمانمان ده‌كه‌م
به ترپه‌ی دڵ خۆم ده‌پێچمه‌وه
له ژووره‌كه‌ی خۆم
له نێو مناڵه‌كانم
له باخه‌ڵی خێزانه‌كه‌مدا
خۆم به غه‌ریب‌و ته‌نیا ده‌زانم
ستار ئه‌حمه‌د
سەهیم عومەر خەلیفە بەداوی پاڵەوانێکدا دەگەڕێت
دەرهێنەری کورد، سەهیم عومەر خەلیفە، بۆ فیلمە نوێیەکەی بەداوی پاڵەوانێکدا دەگەڕێت، پاڵەوانەکەش دەبێت منداڵ بێت و خاوەن پێداویستی تایبەت بێت.
بڕیارە ئەو دەرهێنەرە کوردە کورتەفیلمی “میسیی بەغدا” وەک فلمێکی درێژی سینەمایی بەرهەمبێنێت کە کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتە و تەنها قاچێکی هەیە.
مەرجە ئەو منداڵەی بیەوێت ئەو رۆڵە بگێڕێت، تەمەنی لە نێوان ٩ بۆ ١٢ ساڵ بێت و زمانی عەرەبی –شێوەزاری عێراقی- بە باشی بزانێت و خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و تەنها یەک قاچی هەبێت.
“میسیی بەغدا” کورتەفیلمێکی دەرهێنەری کورد سەهیم عومەر خەلیفەیە، لە دوای وەرگرتنی 60 خەڵاتی جیهانی، بڕیارە وەک فیلمێکی درێژی سینەمایی بەرهەمبێت، بودجەی بەرهەمهێنانی لەلایەن بەلجیکاوە دابینکراوە.
ئەم بەرهەمە لە ساڵی 2012 بەرهەمهات و دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو و بووە خاوەنی 60 خەڵات لە فێستیڤاڵە سینەماییەکانی جیهاندا و یەکێک لە 10 کورتەفیلمەکانی کورتەلیستی فیلمە کاندیدکراوەکان بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی
ئۆسکار وەک باشترین کورتەفیلم.
فیلمەکە بووە هۆکار کە کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە چاوی بە لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئەستێرەی هەڵبژاردی ئەرجەنتن بکەوێت و دەزگایەکی بەریتانی هاوکاریی ماددی بۆ کۆکردەوە و لە ئێرانیش قاچێکی
دەستکردی بۆ دروستکرا.
لە ساڵی 2017 بەڕێوبەڕایەتیی سینەما لە بەلجیکا، بودجەی بۆ نووسینەوەی سیناریۆی “میسیی بەغدا” بۆ فیلمێکی درێژ تەرخانکرد و بەم دواییە بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکەی تەرخانکرد کە ساڵانە تەنها پاڵپشتی شەش تا هەشت پڕۆژەی سینەمایی لەو وڵاتە دەکات.
دەرهێنەری فیلم لەگەڵ ستافی بەرهەمهێنانی ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە دەکەن و بڕیارە لە دەستپێکی هاوینی ئەمساڵدا، لە بەلجیکاوە سەردانی باشووری کوردستان بکەن، بۆ دیاریکردنی لۆکەیشن و بەشێک لە ستافی فیلم و ئەکتەرەکان.
بڕیارە کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە دەستپێکی 2020 دەستپێبکات و سیناریۆی کورتەفیلمەکە درێژکراوەتەوە و ئەکتەری نوێ رۆڵی تێدا دەگێڕن.
“میسیی بەغدا” باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هەیە و هۆگری یاریزان لیۆنێل مێسییە.
ئەم بەرهەمە دەبێتە دووەم بەرهەمی درێژی سینەمایی خەلیفە لە دوای فیلمی درێژی سینەمایی “زاگرۆس” کە نۆ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی گەورەی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا.
ئەو دەرهێنەرە کوردە کە دانیشتووی وڵاتی بەلجیکایە، لەرێگەی کورتە فیلمی “خاکی پاڵەوانان”، “میسیی بەغدا” و “نێچیرڤانی خراپ” زیاتر لە سەد خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەمایەکاندا بەدەستهێناوە و دوو لە فیلمەکانی کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بوونە وەک باشترین کورتەفیلم و ئێستا یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی فیلمە لە ئەکادیمیای ئۆسکار و خاوەنی چەندین ریکۆردە لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق و بەلجیکا لە رووی وەرگرتنی خەڵاتی
سینەماییەوە.
*راگەیاندنی فیلمی سینەمایی “میسیی بەغدا”
ئاسته‌كانی نووسین و گێڕانه‌وه‌ی زمان … نیهاد جامی
كاتێك زمان له ده‌ره‌وه‌ی سێنته‌ر نووسین بخوڵقێنێت، ئه‌وا تێكست نییه به‌بێ بوونی سێنته‌ر دێته بوون، به‌ڵكو تێكست ھه‌وڵێكه بۆ نووسینه‌وه‌ی بونیاد، ئه‌و تێگه‌یشتنه پێكھاته بونیادییه‌كه‌ی ڕۆمانی «ھاوزێ»ی دلاوه‌ر ڕه‌حیمی پێكدێنێت.
ئه‌و نووسینه كرده‌ی خوێندنه‌وه ناباته‌وه ئاستی ڕاڤه‌كردن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سته‌واژه و ده‌نگی كاره‌كته‌ره‌كانی ناو تێكست، ھێنده‌ی ھه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتنی ته‌ئویلكارییانه‌ی زمانی گێڕانه‌وه و ئاسته‌كانی نووسین بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌وه ده‌بێت بۆ ناو چه‌ندان دیدی فه‌لسه‌فی بگه‌ڕێینه‌وه، بۆ لای فه‌یله‌سووفانێك كه كاریان له‌سه‌ر ھه‌ردوو چه‌مكی زمان و نووسین بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای، به‌شداریكردنی فه‌یله‌سووفه‌كانی وه‌ك ژاك دیریدا و ژۆلیا كریستیڤایه، ئه‌و چه‌مكانه‌ش كه له نێوان گێڕانه‌وه و زمان و نووسیندا ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه بریتین له «ده‌قناسی، گراماتۆلۆجیا -زانستی نووسین، ستراتیجی گوتار، گوتاری كه‌ڕنه‌ڤاڵ، زھان»
كاتێك له‌سه‌ر ڕاڤه‌كردن نه‌وه‌ستاین مانای وایه، ئێمه مه‌به‌ستی نێو تێكستمان بۆ گرنگ نییه، ھێنده‌ی ده‌مانه‌وێت له ئاستێكی فراوانی زماندا مانا بنووسینه‌وه، نووسینه‌وه‌ی مانا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو گێڕانه‌وه و زمانی نووسین، ئه‌وه‌ش له‌بڕی دۆزینه‌وه‌ی كاره‌كته‌ر و رووخساری ده‌نگه‌كان، ده‌یه‌وێت یاده‌وه‌ری ده‌نگ له ده‌نگی تاكه‌وه بگۆڕێته سه‌ر كۆده‌نگی ئێمه.
ھه‌ڵبه‌ت كاتێك بمانه‌وێت ده‌نگێكی نێو زمان بناسین، نه‌ك ئه‌و تێكسته نایه‌ڵێت بیناسین، به‌ڵكو سیمای ئه‌ودیوی ده‌نگ ھیچ مه‌عریفه‌یه‌ك به‌كرده‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئێمه نابه‌خشێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئیش له‌سه‌ر كارێكی پووچگه‌رایانه ده‌كه‌ین.
بۆیه خۆمان به كارێكه‌وه سه‌رقاڵ ناكه‌ین كه له بنه‌ڕه‌تدا ھه‌ر ھه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه له‌بری زیندووڕاگرتنی تێكست، ده‌بێته بكوژی ئاسته جیاوازه‌كانی تێكستی ھاوزێ، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی گوتاری تێكست له‌ڕووی ڕۆنانه‌وه زمانی نه‌بردووه‌ته‌وه ناو گێڕانه‌وه‌یه‌كه‌وه كه سێنته‌رمان بۆ بخوڵقێنێت، به‌ڵكو له ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ره‌وه چه‌مكی گوتار ھه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، له شوێنی‌دا بونیاده‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاماده‌بوونێكی نائاماده‌ن.
ئێمه له ژاك دیریدا ئه‌وه فێر بووین كه ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ر، پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی بونیاده، لێره‌دا زمانی ناو ڕۆمانه‌كه‌ی ڕه‌حیمی سێنته‌ر ھه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه بونیاده‌كانن به‌شدرای له نووسینه‌وه‌ی گێڕانه‌وه ده‌كه‌ن، بونیاده‌كان له‌ھیچ ئاستێكدا به‌شداری له خوڵقاندنه‌وه‌ی سێنته‌ر ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌زمانی دیریدا قسه بكه‌ین ده‌ڵێین «ئێمه ده‌توانین به‌بێ سێنته‌ر بمێنینه‌وه، من وای ده‌بینم كه‌سێنته‌ر وه‌زیفه‌یه، نه‌ك بوون بێ یا واقیع، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌زیفه‌یه” التفكیك: المركز و اللعب, الطلیعه الادبیه, العدد(5-6)1990 ص 64.
دلاوه‌ر دركی ئه‌و ڕاستییه ده‌كات، بۆیه ئه‌و وه‌زیفه‌یه به‌گێڕانه‌وه نابه‌خشێت، ئه‌و بوونه‌وه ده‌داته‌وه به بونیاده‌كان، ئه‌وه بونیاده‌كانن دێن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو زه‌مه‌نی له‌یادكراو، زه‌مه‌نێك ھێنده دوور نییه، ئه‌ده‌بیاتی ئێمه ویستوویه‌تی وه‌ك خۆی ھه‌میشه له‌ڕێی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناو یاده‌وه‌رییه‌وه، له‌و كاته‌شدا تێكسته‌كان نوقمی دۆخێكی ده‌روونشیكاری ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌م ڕۆمانه‌دا ئه‌وه یاده‌وه‌ری كاره‌كته‌ره‌كان نییه، ھێنده‌ی یاده‌وه‌ری زمانه، زمان یاده‌وه‌ری تاك كه‌سێتی له نه‌بوونی سێنته‌ر گۆڕیوه‌ته‌وه ناو كۆیادی گشتی، كه یاده‌وه‌ری كولتووریی نه‌وه‌یه‌كه خه‌ونی بینیبوو، ئێسته زمان یاده‌وه‌ری خۆی ده‌كات به یاده‌وه‌ری نه‌وه‌یه‌ك، كه ھه‌رگیز نه‌وه‌ی ڕه‌حیمی نییه، به‌ڵكو نه‌وه‌ی پێش ئه‌ویشه.
لێره‌دا یاده‌وه‌ری زمان گومان ده‌خاته سه‌ر لۆجیكه ده‌رونشیكارییه‌كه‌ی فرۆید كه ھۆكاری نه‌خۆشبوونی مرۆڤ بۆ یاده‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، لێره‌دا گێڕانه‌وه له ئاستی ده‌روونشیكارییه‌وه یاده‌وه‌ری ناكاته به‌شێكی ئه‌و مرۆڤه، به‌ڵكو ئه‌و دیده تێكده‌شكێنێت و ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه‌شی یاده‌وه‌ری زمانه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری نه‌خۆشبوونی كاره‌كته‌ر نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نووسینه‌وه ئازادبوونی ده‌نگی كۆیادی ئێمه‌یه له‌ناو گێڕانه‌وه، ئه‌وه ڕۆچوونه به‌ناو نھێنی چیرۆكه چه‌پێنراوه‌كانمان. بۆیه زمان یاده‌وه‌ری خۆی نه‌ك كاره‌كته‌ر ده‌گێڕێته‌وه.
یاده‌وه‌ری زمان نھێنی شه‌وانی سێكس وھه‌ستی چه‌پێنراوه، فڕێدانی ئه‌و ده‌مامكه ئه‌خلاقییه فڕێدانی ئه‌و ڕووبه‌نده‌ی سه‌ر مانایه كه پۆل ریكۆر به‌ته‌ئویلی مانا ده‌یناسێنێت، كه «بابه‌ته‌كه لێك ناداته‌وه، به‌ڵكو ڕووبه‌نده‌كان لا ده‌با و شیكردنه‌وه‌یه‌كه ڕووپۆشه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه» هرمینۆتیك: زیندووبوونه‌وه‌ی مانا یان كه‌مبوونه‌وه‌ی گومان/ پۆل ڕیكۆر، وه‌رگێڕانی: په‌یمان، بیری نوێ ژ(22).
بۆیه ئه‌وه كاره‌كته‌ر نییه به‌شه‌رمه‌وه یاده‌وه‌ری بگێڕێته‌وه، به‌ڵكو زمان له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری ده‌مامكی ئاخاوتنی كاره‌كته‌ر فڕێ ده‌دات و وه‌ك خۆی ئازادانه ده‌ینووسێته‌وه، لێره‌دا دلاوه‌ر لاكانیانه سه‌یری ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌كات، به‌وه‌ی بنیاتنانی زمان و نه‌ست وه‌ك یه‌كترین.
درككردن به‌و حاڵه‌ته كه زمان و نه‌ست وه‌ك یه‌ك بن، لێره‌دا له قسه‌كردن له گێڕانه‌وه ده‌بێت بچینه سه‌ر پرسیاری: گێڕه‌ره‌وه كێیه؟ خودی زمانی ناو چیرۆكه كه نادیاره؟ یا حاڵه‌تی نه‌ستی نووسه‌رێكه له‌ناو چیرۆكه‌كه‌ماندا خه‌یاڵ ده‌كات و له‌گه‌ڵ كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م به گه‌یشتنی ئیمێلێك به‌ئاگا ده‌ھێنرێته‌وه؟
زمان و نه‌ست دوو بونیادی وه‌ك ھاوشێوه‌ی یه‌كتری به‌شداری له گێڕانه‌وه ده‌كه‌ن، نووسه‌ر ته‌نانه‌ت وه‌ك بوونی واقیعیش له ده‌ره‌وه‌ی سێنته‌ره، مادام وه‌ك دیریدا گوتی سێنته‌ر بوونێكی واقیعی نییه، نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌ناو بونیاد به‌شداری زمان و نه‌ست ده‌كات، به‌ڵام به‌شدارییه‌ك وه‌ك كه‌سێكی زھانی ده‌یخاته ڕوو.
له نێوان زھان و لاكانییه‌تدا به‌واتای تێگه‌یشتنی كریشتیڤا و ژاك لاكان بۆ زمان، بابه‌تێكه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و تێكسته كۆمه‌كێكی زۆرمان پێ ده‌كات، گێڕه‌ره‌وه كاره‌كته‌رێك نییه، به‌ڵكو یاده‌وه‌ری زمانی كۆیادی نه‌وه‌یه‌كه له خه‌ونه‌وه به‌ره‌و نائومـێدی ده‌ڕۆن، له ڕوونترین تێگه‌یشتندا ده‌توانین یاده‌وه‌ری زمان به كۆیادی نائومێدی ناو به‌رین، به‌ڵام سه‌ره‌تا ھه‌وڵ ده‌ده‌ین له نێوان دیدی لاكانیانه و زھان وه‌ك چه‌مكێك بۆ تێگه‌یشتن له ئاستی گێڕانه‌وه، مانا فه‌رھه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌و دوو چه‌مكه بخه‌ینه ڕوو، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی زھان وابه‌سته‌ی ئه‌و دیده لاكانییه، بۆیه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لاكان ناتوانین زھان وه‌ك چه‌مكێكی كریستیڤا مانایه‌ك ڕوون ناكاته‌وه.
لاكان میتا زمان وه‌ك ھه‌وڵێكی بێھووده‌یی ده‌بینێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه زمان بۆ خۆی له شێوه‌ی نه‌ست بنیات نرابێت، كه‌واته میتا زمان وه‌ك ئه‌وه‌یه میتا نه‌ست بخوڵقێنین، بۆیه میتا زمان بۆ لاكان شتێك نییه جگه له بێھووده‌یی، كه‌چی كریستڤا ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌ی فه‌لسه‌فی و ئاماژه‌ناسی به میتا زمان ببه‌خشێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه لای زمانه‌وانێكی وه‌ك سۆسێر، له جیاكردنه‌وه‌ی نێوان زمان و ئاخاوتن.
لێره‌وه میتا زمان له‌ڕێی زھان وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی نھێنییه‌كانی ئه‌ودیو زمان ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وابه‌سته‌ی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵێكه كه زمان بنیات ده‌نێت، لێره‌وه جیاوازی كریستیڤا له لاكان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی لاكانی چه‌نده زمان و نه‌ست وه‌ك یه‌ك ببینێت، به‌ڵام زمان زۆربه‌ی كات مه‌حكوومه به‌سنوور و بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵ نه‌ك نه‌ست، ئه‌وه وا ده‌كات میتا زمانه‌كارێكی بێھووده‌یی لاكانیانه بۆ كریستیڤا ببێت به كردنه‌وه‌ی كۆده ده‌لالییه‌كانی زمان.
ئه‌وه‌ش میتا زمان له‌رێی زھان وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی وێنا ده‌كات، زھانی كاره‌كته‌رێكه له‌ڕێی چونه ناو میتا زمانییه‌وه حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی عه‌قڵ به‌رجه‌سته ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش كریستیڤا نموونه به ھاملێتی شكسپیر دێنێته‌وه كه كاره‌كته‌رێكی زھانییه.
ئه‌و پانۆراما خێرایه ھه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتن له زھان تا بزانین گێڕه‌ره‌وه چ پێوه‌ندی به زھانه‌وه ھه‌یه؟ گێڕه‌ره‌وه‌ی ھاوزێ مرۆڤێك نییه كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی ھاتبێت، به‌ڵكو ئه‌وه زمان خۆیه‌تی وه‌ك زھان ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌نگی ناو یاده‌وه‌ری زمان كه له بنه‌ره‌تدا ئاخاوتنه له‌ناو زمان، له‌ڕێی یاده‌وه‌رییه‌وه ڕابردوو ناگێڕێته‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی زمان ده‌باته ئه‌ودیوی زمانی شاراوه، له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی كۆده ده‌لالییه‌كانی زمان، ئه‌وه‌ش له وێنه‌ی ڕه‌مزی جه‌سته به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌و ھۆیه‌ی زمان بۆ خۆی جه‌سته ده‌شارێته‌وه و میتا زمان له‌ناو ڕۆمانه‌كه دێت ده‌مانباته ئاستی زھانی گێڕانه‌وه تا سێكسكردن و یاریی سێكسكردن له‌ڕێی پیشه‌ی پزیشكی و گه‌مه‌ی ژن و مێرد كه زھان له بنه‌ڕه‌تدا ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌وه ده‌مامكی ئه‌خلاقی عه‌قڵه و له نه‌ستدا له پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆڕێت بۆ گه‌مه‌ی چێژبه‌خشین به جه‌سته.
ھه‌ڵبه‌ت میتازما، زمان به‌ره‌و ئاستی خه‌یاڵبردنه‌وه ده‌بات، ئه‌و تێگه‌یشتنه سۆسێرییه‌ی كه پێی وایه زمان له ده‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته، بۆ خۆی ئیشكردنه‌وه‌یه له چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی شاراوه، ئه‌وه فرۆید بوو وای له لاكان كرد زمان بگه‌یه‌نێته ئاستی نه‌ست، كه به‌بڕوای كریستیڤا ڕه‌خنه له لاكان له‌وێوه سه‌ر ھه‌ڵده‌دات، به‌وه‌ی له گوێگرتنی له زھانییه‌كان موباله‌غه‌ی نه‌ستی تێدا كردوون، كه ناوی ده‌بات به‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌ك به‌وه‌ی «داخستنی ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی به‌ره‌و نادیاری بردووه، به‌ره‌و هاودژبوون به‌و مانایه‌ی كه پاڵنه‌ری سێكسین، كه لای فرۆید كرانه‌وه‌ی هه‌نووكه‌ییه»
اسم موت أو حیاه / جولیا كریستیفا، (ترجمه) د. صبحی البستانی، الفكر العربی المعاصر، العدد (23) كانون الپانی 1983/ص72.
لێره‌وه مرۆڤه‌كان له‌ناو زماندا شوناسی كاره‌كته‌رێكیان نییه، نه‌ك به‌ھۆی ئه‌وه‌ی دلاوه‌ر ناتوانێت كاره‌كته‌ر بخوڵقێنێت، به‌ڵكو پێوه‌ندی به‌و ڕاستییه‌ی گێڕانه‌وه ھه‌یه كاره‌كته‌ره‌كان ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نین، ھێنده‌ی نوێنه‌رایه‌تی گوتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌وه جه‌سته‌ی ئه‌وان نییه ئازاده، به‌ڵكو جه‌سته‌ی ئه‌وان وابه‌سته‌ی بونیاده عه‌قڵییه‌كه‌ی زمانه، لێره‌وه گێڕانه‌وه رۆماننووس ده‌كات به مرۆڤێكی لاكانی كه زمان و نه‌ست وه‌ك یه‌ك ڕوانین ده‌بینێت، كه‌چی زمان بۆ خۆی له‌ناو ڕۆمانه‌كه له ڕۆمانه‌كه جیا ده‌بێته‌وه و وه‌ك پرۆسه‌ی میتازمان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، سه‌ره‌نجام راستییه‌كه‌ش لای ڕۆماننووس نییه، ھێنده‌ی حه‌قیقه‌ت له دیده كریستیڤییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ھه‌رنا یاده‌وه‌ری زمان كۆیادی برینداری كوردییه، كه بیركردنه‌وه وه‌ك گوتارێكی عه‌قڵانی ئه‌و كولتووره وابه‌سته‌ی چه‌پاندن بووه، بۆیه زمان له‌ڕێی گێڕانه‌وه ده‌چێته ئه‌ودیوی زمانه‌كه و ئاخاوتن كه حه‌قیقه‌ت ده‌شارێته‌وه، له‌ڕێی نه‌گوتراو، ئه‌وا میتا زمانی گێڕانه‌وه دۆخی زھانییه‌كه تیایدا نووسین دێته بوون و كۆی ڕۆمانی ھاوزێ ده‌بێته ڕووبه‌رێكی كۆمه‌ڵناسییانه‌ی زمان بۆ كوشتنی خود و له‌دایكبوونه‌وه‌ی له‌ناو ئێمه‌دا، ئه‌وه‌ش قسه‌كردنه له نووسین وه‌ك زانست و تێكست وه‌ك زانستی ئه‌و نووسینه.
چه‌مكی تێكستناسی وه‌رگیراوی ناو دنیای فه‌لسه‌فی ژۆلیا كریستیڤایه، ئه‌و كاته‌ی تێكست وه‌ك زانست سه‌یر ده‌كه‌ین، به‌واتای تێكست ده‌بێته ڕووبه‌رێكی زمانه‌وانی بۆ نووسینه‌وه‌ی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕاڤه‌كردنه‌وه‌ی ئاماژه زمانه‌وانییه‌كان كه كریستیڤا به سیمانالیزا ناوی ده‌بات.
كرده‌ی خوێندنه‌وه‌ی ھاوزێ ڕووبه‌ڕووی پرسیاری زه‌مه‌نیمان ده‌كاته‌وه، نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان، ئێمه له‌و تێكسته‌دا ناكرێت چێژ له‌وێوه وه‌ده‌ست بێنین كه چۆن تێكست وه‌ڵام به‌و پرسیاره خودییانه‌ی ئێمه ده‌داته‌وه، به‌ڵكو ڕێك به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ڕۆمانه زیاده‌ڕه‌ویمان بۆی نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌مانا كریستیڤییه‌كه‌ی تێكست ڕووبه‌رێكی زانسته بۆ ناو دیدی كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی خوێنه‌ر نییه له ساته‌وه‌ختی ئێسته‌دا، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگای تێكست گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو مه‌عریفه‌ی ده‌نگه پچڕاوه‌كانی نێو یاده‌وه‌ری ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاماژه زمانه‌وانییانه‌ن كه ده‌یان بیستین، ئه‌وسا تێده‌گه‌ین كۆمه‌ڵگای نووسه‌ر «تێكست» و كۆمه‌ڵگای خوێنه‌ر «ئێسته‌ی ئێمه» یه‌ك كۆمه‌ڵگان، به‌ڵام دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر مۆتیڤه‌كانی ده‌نگ له یاده‌وه‌ری، ئه‌و ده‌نگانه‌ی فیگورێكیان نییه، ته‌نیا له‌ڕێی ده‌نگی ناو زه‌مه‌نی ئه‌رشیفكراو ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ژیانمان.
لێره‌وه زه‌مه‌نی ئێسته زه‌مه‌نی نادیاری تێكسته، زه‌مه‌نی ئێمه‌ی خوێنه‌ره، زه‌مه‌نێك ھه‌رگیز ھی ڕه‌حیمی نییه، چونكه ئه‌و له‌ناو یه‌كێك له ده‌نگه‌كانی تێكست تواوه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌نگی ئێمه‌ش بووه‌ته بونیادی ده‌نگی ناو تێكست و به‌ھه‌موویان گوتارێكی كه‌ڕنه‌ڤالیان خوڵقاندووه، ئه‌وه‌یان له‌لاپه‌ڕه‌كانی داھاتوو له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین.
بۆچی ئێسته‌ی ئێمه له‌ناو تێكست ونه؟ ئه‌وه ونبوونی ئێسته نییه، ھێنده‌ی تێكست ئێسته ده‌باته‌وه ناو ڕابردوو، بردنه ناو ڕابردوو، نه‌ك ھه‌ر پێوه‌ندی به نۆستالۆجیاوه نییه، به‌ڵكو گه‌مژه‌ییه وا تێبگه‌ین ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نۆستالۆجیا.
ئه‌وه چوونه ناو دوو زه‌مه‌نه، لێره‌دا ئێسته‌ی خوێنه‌ر و یاده‌وه‌ری تێكست خوڵقاندنی مه‌عریفه و مێژووه، ھه‌ردووكیان له‌ناو رۆمانه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه، مێژوو له یاده‌وه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و یاده‌وه‌رییه له‌ناو تێكست بووه به یاده‌وه‌ری زمان، لێره‌دا زمان نوێنه‌رایه‌تی نه‌وه‌كان ده‌كات، ئێسته‌ش چه‌نده ساتی زه‌مه‌نی خوێنه‌ره، ھێنده‌ش زه‌مه‌نی تێكسته، كه به‌دوای چڕبوونه‌وه‌ی سێ به‌شی ڕۆمانه‌كه ئه‌وسا تێده‌گه‌ین گێڕانه‌وه یاده‌وه‌ری ده‌كات به مه‌عریفه‌ی تێكست.
وێنه و شته‌كان پێوه‌ندی خوێنه‌ره به تێكسته، پێوه‌ندییه‌ك زمانی بینین ده‌یخوڵقێنێت، له ده‌ركه‌وتنی گوێچكه و چاو وه‌ك دوو ئاماژه بۆ گریمانه‌ی ئه‌فڵاتوونی كه پێوه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی به‌وێنه و شته‌كان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “ئه‌فڵاتوون به جه‌نگێك هه‌ڵسا كه مه‌به‌ستی سه‌پاندنی تێزه‌كانی بوو له‌باره‌ی زمانه‌وه، وه‌ك ئامرازێكی گوزارشت كه مه‌به‌ستێكی فێركاری هه‌بوو” علم النص/ جولیا كریستیفا، ترجمه (فرید الزاهی) دار التوبقال/ الگبعه الاولی1991
ئه‌وه‌ی به‌شێك له خوێنه‌ری ئه‌و ڕۆمانه نا‌ئومێد ده‌كات، ئه‌و لۆجیكی رووداوه‌یه كه له ئاستی تیۆریی ئێمه به نه‌بوونی سێنته‌ری تێكست ناوی ده‌به‌ینه‌وه، كاتێك سێنته‌ر بوونی نه‌بوو، ئه‌و ده‌مه گرنگترین پرسیار پێوه‌ندی نییه به كاره‌كته‌ر و ڕووداو، به‌ڵكو پرسیار له چیه‌تی نووسین ده‌بێته خاڵی گومان له نێوان مه‌عریفه‌ی ئێمه‌ی خوێنه‌ر و مه‌عریفه‌ی تێكست.
گرفتی ئێمه خوێنه‌ر له ھاوزێ ئه‌وه‌یه ناتوانین گومان له مه‌عریفه‌ی خوێنه‌ریمان بكه‌ین، بۆیه گومان له مه‌عریفه‌ی تێكست ده‌كه‌ین، مه‌گه‌ر ته‌نیا له ساتێك‌دا ئه‌گه‌ر تێكست به‌رھه‌مێكی وه‌رگێڕدراو بێت بۆ زمانی كوردی، ئه‌وسا گومان له مه‌عریفه‌ی خوێنه‌ریمان ده‌كه‌ین، ئه‌و ڕۆمانه له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌روانییه‌وه شتێكی ترمان پێ نیشان ده‌دات، بۆیه له‌لای زۆربه‌مان خێرا به‌لۆجیكی مه‌عریفی خۆمان ده‌بێت ره‌خنه‌ی ئاراسته بكه‌ین، مه‌گه‌ر ته‌نیا له ساتێك‌دا بتوانین میكانیزمی تێگه‌یشتن له تێكست و گومان له مه‌عریفه و پرسیاره‌كانمان بكه‌ین.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ژاك دیریدا سه‌یری نووسین و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ر بكه‌ین، ئه‌وا پرسیاری منی خوێنه‌ر له ھاوزێ ده‌گرێت به‌گومان له مه‌عریفه‌ی خودییانه‌م بۆ ڕۆمان، له‌و كاته‌دا پێویستم به‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌عریفه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ر، به‌ڵام ئایا ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین؟ ئه‌وه كێشه‌كه‌مانه كه نه‌مانكرد، نا‌ئومێد ده‌بین و حوكمی ڕه‌ھا به‌سه‌ر تێكست ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له تێكست تێبگه‌ین كه ئه‌و رۆمانه‌ی دلاوه‌ره پێویسته بچینه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی دیریدا كه پرسی “له كوێوه نووسین ده‌ست پێ ده‌كات، له كوێ و كه‌ی شوێنه‌واری كه‌م ده‌بێته‌وه؟ كه دایده‌نا به ڕه‌گێكی هاوبه‌ش بۆ ئاخاوتن و نووسین, بۆ نووسین به مانا باوه‌كه‌ی؟ له كوێ و كه‌ی له نووسینه‌وه بۆ ئه‌ویتر ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ نووسین به مانا فراوانه‌كه‌ی, بۆ نووسین به‌مانا ته‌سكه‌كه‌ی؟” الشكل و الخگاب/محمد الماكری, المركز الپقافی العربی(بیروت)1991 ص82.
ئه‌و پرسیارانه ده‌رگایه‌كی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له نووسین وه‌ك پرسێكی ناو ئه‌و ڕۆمانه، چونكه سه‌ره‌تای نووسین پێوه‌ست نییه به زه‌مه‌نی كڕنۆلۆجی به‌شه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر سه‌رسامی رووداو داینه‌گرێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری كۆیاد داگیری بكات، پێویستی به‌مۆنتاجكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی شوێنه‌واری توندوتیژی و وێناكردنه‌كانی ئه‌و دۆخه سادییه‌ی زمان له‌رێی ده‌ستبردن بۆ جه‌سته‌ی ئه‌ویتر و جنێودان وه‌ك توندوتیژی ڕه‌مزی، ئه‌و دوو وێنه به‌رجه‌سته‌كراو و ڕه‌مزییه دۆخێكی سروشتی ناو ژیانی كولتووریمانه، كه پێوه‌ندی نێوان نووسینی تێكست و ئاخاوتنی خوێنه‌ر له‌ته‌ك تێكست ساتی بیركردنه‌وه‌یه له توانه‌وه‌ی چه‌مكی ئێمه له‌ناو زمانی تێكستدا، ئه‌وه پرسیاره گرنگه‌كه‌ی خۆدۆزینه‌وه‌مانه له‌ناو ڕۆمانه‌كه‌دا.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاخاوتنی ئێمه له‌ناو په‌راوێزی نووسین نه‌مێنێته‌وه، ئه‌و دۆخه دریدا به فارماگۆن ناوی ده‌بات، كه ئاماژه‌یه بۆ ژه‌ھرخواردنه‌كه‌ی سوكرات، ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌ی نه‌ینووسی و ته‌نیا قسه‌ی كرد، له‌رێی فارماگۆنه‌وه ئیتر ئاخاوتن ده‌مرێ و نووسین دێته بوون، ئه‌وه‌ش ده‌مانباته سه‌ر ئاراسته‌ی دووه‌م كه زانستی بووسینه و دیریدا ئه‌وه‌یان به گراماتۆلۆجیا ناو ده‌بات.
ره‌خنه‌ی ئێمه و قسه‌كردنمان له تێكسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سنووری كۆمێنت و نامه‌ی ھاوڕێیه‌تی و قسه‌كردنی زاره‌كی به‌جێ بێڵێت، پێویسته له پێش دۆخی فارماگۆن خۆی ڕزگار بكات و به‌م ژه‌ھره سوكراتییه بێته ناو نووسینه‌وه، تا نووسین وه‌ك گراماتۆلۆجیا گفتوگۆ له ئاخاوتنه‌وه بكات به‌تێكستێكی ده‌لالی بۆ نووسینه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی تێكست.
چه‌مكی گێڕانه‌وه به‌و فۆڕمه ناته‌بایه‌ی ده‌یخاته ڕوو، به‌ته‌نیا تێكشكاندنی زه‌مه‌نی و یه‌كه‌ی شوێنكات نییه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه له ئاست رووداوێك و یه‌ك گێڕه‌ره‌وه ده‌رباز ده‌كات، ئه‌وه‌ش ستراتیجی گوتاره له رۆمانی ھاوزێ، گوتاره ئه‌ده‌بییه‌كه خوڵقاندنی دیدێكی تره بۆ گێڕانه‌وه، كوشتنی گێڕه‌ره‌وه‌ی حیكایه‌ت خۆی و نووسینه‌وه‌یه‌تی له‌ناو حیكاته‌كانی ئێمه‌دا، ئه‌وه‌ش واده‌كات ھاوزێ له‌ته‌ك ڕۆمانی «مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م»ی به‌ختیار عه‌لی به‌دوو نموونه‌ی جیاوازی گێڕانه‌وه له ئه‌ده‌بی ئێمه ده‌ربكه‌وێت، ئه‌و دوو تێكسته ستراتیجی گوتار تیایدا گۆڕینی شێوازی گێڕانه‌وه‌یه له‌ناو ڕۆمانی كوردیدا، به‌و پێیه‌ی زمان و كاره‌كته‌ر و شوێن به‌ته‌واوی سه‌ره‌وژێر ده‌بنه‌وه و له‌ناو فره‌گێڕانه‌وه‌یدا گێڕانه‌وه گوتارێكی تر به‌تێكست ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش زه‌وینه‌یه‌ك ده‌خوڵقێنێت بۆ چۆنیه‌تی فره‌گێڕانه‌وه‌یی له دنیای تێكستی ئێمه‌دا.
ئه‌وه‌ش دیالۆگكردنێكی ھه‌میشه‌یی نێوان ده‌نگه‌كانه، كه ژۆلیا كریستیڤا به گوتاری كه‌ڕنه‌ڤاڵی ناوی ده‌بات، ئه‌وه ژه‌ڕنه‌ڤالێكی ھاوبه‌شی نووسه‌ر وخوێنه‌ره له‌ناو ده‌نگه‌كانی تێكستدا، ئه‌و حاڵه‌ته ھاوبه‌شه‌ی ئێمه له رۆمانه‌كه‌دا چه‌نده پێوه‌سته به ستراتیجی گوتار، ھێنده‌ش ئه‌و ستراتیجه بۆ خۆی ده‌بێته‌وه به گوتاری كه‌ڕنه‌ڤاڵی، ئه‌و ئاگایی گێڕانه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی خوڵقاندنی كه‌ڕنه‌ڤاڵه وه‌ك گوتار كه گێڕانه‌وه و بوونی ده‌نگه‌كان ده‌یخوڵقێنێت، كه كاتێك خوێنه‌رانێك ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ئاراسته‌ی ھاوزێ بكه‌ن، كه ئه‌و زمانه به‌ره‌و زمانی شیعری ھه‌نگاو ده‌نێت و دوور ده‌كه‌وێته‌وه له زمانی گێڕانه‌وه، لێره‌دا كێشه‌كه وابه‌سته‌ی كێشه‌یه‌كی بونیادی و گوتاره‌كه‌یه، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له‌ھه‌ر كاتێكدا سه‌ری ھه‌ڵدا گوزارشت له بێئاگایی ده‌كات، بۆچی؟
ئێمه كاتێك باس له گوتاری كه‌ڕنه‌ڤاڵی ده‌كه‌ین، ده‌بێت بزانین ئه‌وه دلاوه‌ر ره‌حیمی نییه زمانی شیعری ده‌باته ناو گێڕانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه وابه‌سته‌ی گوتاری كه‌ڕنه‌ڤاڵییه، له نێوان میخائیل باختین و ژۆلیا كریستیڤا، به‌و پێیه‌ی پڕۆژه سیمیۆلۆجییه‌ی كریستیڤا ئیشكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر باختین، ئه‌وه‌ش وایكرد گوتاره‌كه بگه‌یه‌نێته لۆجیكی شیعریی، بۆچی لۆجیكی شیعری؟ «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێسایی كۆدی زمانه‌وانی تێده‌په‌ڕێنێت, هه‌روه‌ها ڕێسای ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تیش, كه‌لۆجیكی خه‌ونی له‌سه‌ر بنیات نراوه” الكلمه و الحوارو الروایه/ جولیا كریستیفا, ترجمه (حسن المودن) الاداب الاجنبیه العدد (104) 2000/ ص80.
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت زمانه شیعرییه‌كه و لۆجیكه‌كه‌ی كه لۆجیكی خه‌ونه وابه‌سته‌ی گوتاره كه‌ڕناڤاڵییه‌كه‌یه، نه‌ك ھه‌ڕه‌مه‌كیه‌تی ڕۆمانووسه‌كه، به‌تایبه‌ت كه گوتاری كه‌ڕنه‌ڤاڵی وابه‌سته‌ی ڕۆمانی فره‌ده‌نگه، ئه‌وه‌ش وه‌ك له سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان بۆ كرد كه گێڕانه‌وه له‌ھاوزێدا یاده‌وه‌ریی زمانه، ئه‌ویش ئاسته‌كانی نووسینه له‌ناو فره‌ده‌نگیدا، كه كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كی زمانه‌وانین به‌ناو ڕووداوه‌كان تێده‌په‌ڕن و كۆ چیرۆكی یاده‌وه‌ری زمان ده‌گێڕنه‌وه.
_خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆكتێبی ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌كردن … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ،یه‌كێكه له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه گه‌وره‌كانی خێزان.كه ده‌بێته بنه‌مای پێگه‌یاندنی مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو له داهاتوودا.ئه‌و په‌روه‌رده‌كردنه‌ی منداڵ له كۆمه‌ڵگاكاندا به‌مێتۆد و ڕێسای كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه. به‌و مانایه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له ڕۆژهه‌ڵات جیایه له ڕۆژئاوا و له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئایینی و نه‌ریتخوازدا جیایه له كۆمه‌ڵگایه‌كی لیبراڵ و سه‌ربه‌خۆ.به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێت میتۆده‌كانی په‌روه‌رده‌كردن چه‌ند جیاوازبن، دواجار ئامانجی یه‌كه‌م و كۆتاییان ئه‌وه‌یه چۆن منداڵ به په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕاست و دروست گه‌وره بكه‌ن. كه كه‌سیه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتووی له داهاتوودا هه‌بێت. كتێبی(ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌كردن) یه‌كێكه له‌وكتێبانه‌ی كه زۆربه‌وردی له باره‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه ده‌دوێت وپه‌یوه‌ندی خێزان به منداڵ له قۆناغه‌كاندا ڕوونده‌كاته‌وه.
ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌وكتێبانه‌ی كه‌بایه‌خێكی هه‌ره‌گرنگی له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌یه.به‌تایبه‌تیش په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و شێوه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ هه‌ر له‌قۆناغی شیره‌خۆریه‌وه كه‌ئێمه به ساوا ناوی ده‌نێین، تاقۆناغه‌كانی دواتر. نووسه‌ری كتێبه‌كه چه‌ند دیارده‌یه‌ك له‌هه‌مبه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا ڕوونده‌كاته‌وه، كه تاكوئێستا له‌كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كان و كوردستانیشدا، به‌ڕێگه‌یه‌كی دروستی پێگه‌یاندنی منداڵ داده‌نرێت. كه‌چی له‌بنه‌ڕه‌تدا شێوازێكی هه‌ڵه‌یه. نووسه‌ر ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه زۆرجار له‌میانه‌ی خۆشویستنی بێ سنوور‌و نازپێدانی له‌راِده‌به‌ده‌ری منداڵ له ته‌مه‌نی بچووكیدا، منداڵ فێری نازكردن و داواكاری زیاترده‌بێت. كاتێ قۆناغی مندالیش جێدێڵێت و گه‌وره ده‌بێت،ئه‌وا داخوازییه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا، زۆر و گه‌وره‌ده‌بن، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه كه‌وه‌ك چۆن له منداڵی‌دا هه‌رشتێك مه‌به‌ستی بێت بۆی كراوه، ئه‌وا ده‌بێ له گه‌وره‌ییش به‌هه‌مان شێوه بێت. كه‌ئه‌مه‌ش خێزانه‌كان ڕووبه‌ڕووی گرفت و ئاریشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه.به‌بڕوای من ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه‌كردن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵدا، یه‌كێكه له نه‌ریته باو و دیاره‌كانی كۆمه‌لگای كوردی.
چونكه له‌كۆمه‌لگای ئێمه‌دا به‌گشتی دایبابه‌كان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كۆرپه‌كه‌ی خۆیان خۆشده‌وێت،ته‌نانه‌ت له ڕوحی خۆشیان زیاتر. به‌ڵام كاتێ هه‌مان ئه‌و منداڵانه گه‌وره‌ده‌بن، ئیدی ئه‌و نازوسۆزپێدانه‌ش ورده ورده كاڵده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌ندێك كاتدا نه‌ك هه‌رنامێنێت، بگره باوك و منداڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تیش كوڕ، ده‌بنه دوژمنی یه‌كتری و زۆرجار خوێنی یه‌كتریش به ده‌ستی یه‌كتری ده‌ڕێژن و كاره‌ساتی جه‌رگبڕدروست ده‌كه‌ن. كه‌به‌دڵنیاییه‌وه نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه یه‌كجار زۆره له‌خێزانی كوردی. بۆیه نووسه‌ری كتێبه‌كه(بێرتڕاندڕه‌سل) جه‌حت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ده‌بێ له‌نێوان نازپێدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو خۆشویستنی منداڵ، سنوورێك هه‌بێت. ناكرێ له‌په‌نای خۆشویستنه‌وه هه‌رشتێك منداڵ مه‌به‌ستی بوو، بۆی جێبه جێبكرێت. چونكه دواجار ئه‌م منداڵه كه‌سیه‌تییه‌كی داخوازیكه‌ری لێده‌رده‌چێت و هاوكات خووێكی سایكۆلۆژی خراپیش ده‌گرێت. نووسه‌ر له‌م ڕووه‌وه نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته دێنێته‌وه.كه‌ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌كۆرپه‌له‌وه هه‌یه كه ئێمه به ساوا ناوی ده‌به‌ین.
واته زۆربچووك.هه‌موومان ده‌زانین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا و ڕه‌نگه له كۆمه‌لگاكانی دنیاش به‌و شێوه‌یه‌بێت، كاتێ منداڵی شیره‌خۆر له‌لانكه ده‌پێچن یاخود ده‌خه‌وێنین، ئه‌وا لای لایه‌و لاواندنه‌وه‌ی وه‌ك ڕێگه‌یه‌كی خه‌وتن بۆبه‌كاردێنن. به‌ڵام بێرتڕاند ڕه‌سل، ئه‌م شێوازه به ڕێگه‌یه‌كی یه‌كجارهه‌ڵه ناوده‌بات. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه‌منداڵ كاتێ پێویستی به‌خه‌وبێت، ئه‌وا ده‌بێ ژینگه‌یه‌كی له‌باروگونجاوی هێمن و دوورله‌ده‌نگه ده‌نگی هه‌بێت. چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پێویستی به‌خه‌وتنه، نه‌ك لاواندنه‌وه‌ی. پێویستی به‌ئارامییه، نه‌ك ناز هه‌ڵگرتنی.نابێ خووێك وه‌ك تایبتمه‌ندییه‌كی كه‌سی منداڵ بچسپێنین كه‌خۆمان ده‌مانه‌وێت. نووسه‌ری كتێبه‌كه، هه‌رپه‌یوه‌ست به‌و ته‌مه‌نه نموونه‌یه‌كی دیكه دێنێته‌وه كه‌ئه‌ویش گریانی منداڵه له‌و ته‌مه‌نه‌دا.
بێگومان كاتێ منداڵ ده‌گریێت و ڕه‌نگه به‌گریانه‌كه‌ی هه‌م دایباب دڵته‌نگ بكات و هه‌میش ئارامیان تێكبدات، ئه‌وا دایك په‌نا ده‌باته به‌رڕێگه‌ی جۆراو جۆر بۆ ژیركردنه‌وه‌ی.به‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات، خووێك لای منداڵ دروست ده‌كات كه ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر گریان شتێكی پێده‌درێت. بۆیه كاتێ ساواكه ده‌زانێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به گریان بۆی مه‌یسه‌ر ده‌بێت، ئه‌وا گریان ده‌كاته چه‌كی به‌هێزی ده‌ستی خۆی بۆجێبه‌جێكردنی داواكانی.كاتێ گه‌وره‌ش ده‌بن و داواكاری دیكه‌یان ده‌بێت و خێزانه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی دیكه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌كه‌ونه بارودۆخێكی ده‌روونی خراپه‌وه كه ئاسه‌وارێكی نادروست له‌سه‌ركه‌سیه‌تییان جێدێڵێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه هه‌رگریا وهه‌ستی كرد ماندوو ده‌بێت، ئیدی بۆخۆی بێده‌نگ ده‌بێت. به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و منداڵه هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بێت. نابێ ئه‌وه‌نده سۆز بدرێته منداڵ وه‌ك بووكه شوشه‌ی لێبێت.چونكه ئه‌و تاهه‌تایه هه‌رله قۆناغی منداڵی نامێنێته‌وه، گه‌وره ده‌بێت. كه‌گه‌وره‌ش بوو، ناكرێ به‌هه‌مان شێوه‌ی منداڵی بۆی بڕوانرێت و هه‌ر هه‌مووداواكانی جێبه‌جێبكرێن. بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌منداڵ كه نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌كات ئه‌ویش ترسه. واته كاتێ منداڵ به‌هۆی هه‌رشتێكه‌وه بێت به‌رجه‌سته یاخود نابه‌رجه‌سته‌یی ده‌ترسێت.
به‌بڕوای نووسه‌ر، زۆر جار گه‌روره‌كان ده‌بنه هۆكاری قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌وترسه لای منداڵ و دۆخێكی ده‌روونی پڕله‌ترس و دوودڵییان بۆ دروست ده‌كه‌ن. زۆر ئاساییه منداڵ وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه بترسێت. به‌ڵام نابێ ئه‌وترسه ببێته فۆبیا‌و هه‌رله سه‌ره‌تاوه منداڵ تێكبشكێنێ و تاهه‌تایه به‌ترس گۆشبكرێًت.یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ده‌شێ ترس له‌ده‌روونی منداڵ دووربخاته‌وه ئه‌وه‌یه‌كه‌خودی گه‌وره‌كان نابێ بترسن.خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شیانتوانی زاڵ‌بن به‌سه‌رئه‌و ترسه‌دا، ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ هه‌وڵبده‌ن ئه‌وترسه به‌ڕوویانه‌وه دیارنه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست نه‌كات كه‌تۆده‌ترسێی. ئه‌وكات ترس وه‌ك هه‌ر دۆخێكی دیكه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌كان ده‌بینێت كه زۆرجار به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه یاخود به‌ركه‌وته‌یه‌كه‌وه دروست ده‌بێت. وه‌لێ كاتێ گه‌وره‌كان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆرله‌به‌رده‌م منداڵه‌كانیاندا ده‌ترسێن،ئیدی ئه‌وانیش هه‌ست به‌جۆرێك له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن.نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ كه ئه‌و به‌په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن له‌به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌ی كلاسیك وێنای ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر خووه‌كانی منداڵ وتێڕوانینی بۆ ده‌وروبه‌رده‌وه‌ستێت.بێرتڕاند ڕه‌سل، باس له‌وه ده‌كات كه‌منداڵان ئاره‌زووی سه‌یریان هه‌یه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاره‌زووانه هیچ مانایه‌كیش به‌ژیانیان نه‌به‌خشێت.وه‌ك هه‌ندێك جۆری یاریكردن.به‌ڵام ئه‌وان هه‌رچێژی لێده‌بینین. بۆنموونه: كاتێ منداڵێك ده‌چێته نێوباخچه‌یه‌كی پڕ له‌گوڵ و گوڵزاره‌وه، ئه‌وا حه‌زده‌كات كام گوڵیان زۆرجوان و سه‌رنج ڕاكێشه، یاخود زۆربه‌یان بقرتێنێت و لێبكاته‌وه. ئه‌ركی گه‌وره‌كانه، وه‌ك دایباب و خێزان كه منداڵ به‌ئاگا بێننه‌وه له‌وه‌ی نابێ گوڵه‌كان لێ بكاته‌وه. چونكه دیمه‌ن و بۆن و به‌رامه‌ی باخچه‌كه ونده‌بێت و ده‌شێوێت. به‌ڵام ئه‌ركی گه‌وره‌كان هه‌ر ته‌نها له‌و ئامۆژگارییه به‌زمانێكی ساده كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكوله‌وه گرنگتر‌و پڕبه‌هاترئه‌وه‌یه‌كه‌منداڵ فێری ئه‌وه بكرێت كه‌گوڵه‌كانی خۆشبوێت هاوشێوه‌ی گه‌وره‌كان. له‌هه‌رجێگه‌یه‌ك بیانبینێت، بیانپارێزێت. چونكه گوڵ هێمای جوانییه. كه‌به‌و شێوه‌یه گوڵمان له دنیابینی منداڵ نه‌خشاند، ئیدی ئه‌ویش گوڵه‌كانی خۆشده‌وێت و له هه‌رجێگه‌یه‌ك بیانبینێت ده‌یانپارێزێت.
نووسه‌ری كتێبه‌كه باس له بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ ده‌كات كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی منداڵ به‌گه‌وره‌كانه‌وه، كه‌زۆر جار بێ متمانه‌یان لادروست ده‌كات.نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌نابێ گه‌وره‌كان به قسه‌و بۆچوونی ئه‌فسانه‌یی و ناواقیعی مێشكی منداڵ ئاڵۆزبكه‌ن. یاخود نا‌بێت بابه‌تێكییان بۆ بوروژێندرێت كه له ئه‌قڵ و توانای گه‌وره‌كان خۆشیان به‌ده‌ره چ جای منداڵ. منداڵان هه‌ر ته‌نها حه‌زناكه‌ن گوێیان له‌گه‌وره‌كان بێت چی ده‌ڵێن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به پراكتیكیش بۆیان بسه‌لمێنرێت.
ده‌نا باوه‌ڕ به‌قسه‌كانیان ناكه‌ن. بۆیه ده‌بێ گه‌وره‌كان له‌م ڕووه‌وه هوشیاربن وشتێك نه‌ڵێن كه نه‌توانن جێبه‌جێی بكه‌ن. چونكه ئه‌مه بڕوای منداڵ لاوازده‌كات و ئه‌و هه‌سته‌شیان لادروست ده‌كات كه‌ئه‌وانیش له داهاتوودا قسه‌یه‌ك بكه‌ن و نه‌توانن بیسه‌لمێنن. یاخود فێری فریودان و درۆكردن ده‌بن.دواجار نووسه‌ری كتێبه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ده‌بێ دایكان و باوكان له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵ بكه‌ن،كه ئه‌و مرۆڤێكی ئه‌م جیهانه‌یه‌و به‌دڵنیاییه‌وه تووشی خۆشی و ناخۆشیش ده‌بێت. له‌ڕاستیدا ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌كتێبه هه‌ره‌گرنگه‌كانی بواری په‌روه‌رده.كه ئێمه ده‌رفه‌تمان نییه هه‌موو كتێبه‌كه به‌خوێنه‌ران بناسێنین. گرنگی ئه‌و كتێبه له‌وه‌دایه كه‌خێزانه‌كان و مامۆستاكان و كه‌سانی بواری په‌روه‌رده‌وه‌و بگره‌هه‌موو كه‌سێكیش بیخوێنێته‌وه.
چونكه ئێمه هه‌میشه پێویستیمان به‌په‌روه‌رده‌كردنێكی ڕاست و دروستی نه‌وه‌كانمان هه‌یه. به‌تایبه‌تی له ژێرسایه‌ی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی له‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ئێمه هه‌مانه.له‌كۆتاییدا ده‌ست خۆشانه له وه‌رگێڕی كتێبه‌كه كاك(جیهاد محمد)ده‌كه‌م.ئه‌م كتێبه گه‌رچی ده‌توانم بڵێم له یه‌ك كاتدا كتێبێكی په‌روه‌رده‌یی،ده‌روونناسی، فه‌لسه‌فییه،به‌ڵام به زمانێك وه‌رگێڕدراوه كه ئاسانه بۆخوێنه‌ران به گشتی بیخوێننه‌وه.ئه‌مه‌ش دووه‌م كتێبی په‌روه‌رده‌یی ئه‌م وه‌رگێڕه‌یه دوای كتێبی یه‌كه‌می(پێداگۆكی سته‌ملێكراوان)كه من به‌و زمانه جوانه و وه‌رگێڕانه بێ خه‌وشه ده‌یخوێنمه‌وه…
*په‌راوێز/ ناوی كتێب(ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌كردن)/ نووسینی(بێرتڕاند ڕه‌سل)/وه‌رگێڕانی(جیهاد محمد) بڵاوكراوه‌ی سه‌رده‌م_2018.
*ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی(هاووڵاتی) ژماره(1809)ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 29-5-2019بڵاوكراوه‌ته‌وه………
sadiqrwandze@yahoo.com
گەنج و جوان … هیوا سەعید
“کچێک حه‌ز له باوکی ده‌کات”
لە فیلمی گەنج و جوان‌دا، کچێکی حەڤدە ساڵی، هەرچەندە خۆشەویستێکی کوڕی لە تەمەنی خۆی هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی پێشتر دایکی مێردی بە پیاوێکی تر کردۆتەوە، توشی هەمان گرێی ئەلێکترای کچی ئاگامەمنون هاتوە. بە مانای ڕقی لە دایکی و سۆزی بۆ باوکە ڕاستەقینەکەی چوە و حەزی سێکسی بەو پیاوانەی له پانتایی خەیاڵی جێی باوکی بۆ ده‌گرنه‌وه، تێر دەخوا.
لێرەوەیە کچەکە لەکاتی سەرجێی کوڕە خۆشەویستەکەی، بە چاوێکی منداڵانە سەیری کوڕەکە دەکات، کوڕەکەش لەم بچوک بینینە بە ئاگایە و دوچاری خەسان و ناچالاکی سێکسی بوه له‌گه‌ڵیدا، بە مانای پیاوبونی کوڕەکە یەکسان بۆتەوە بە ژنبون و گەڕاوەنەوەیەک بۆ سەردەمی منداڵی و باوەشی دایکی. چونکه کوڕەکە توانای ئەوەی نییە باڵادەستی بەسەردا بکا، وەکچۆن کچەکە باوکبونی لە کوڕەکە دەوێ، ئەویش دایکبونی لە کچەکە دەوێته‌وه. کاتێکیش کوڕەکە ناتوانێ ببێتە ئەم باوکە، ناچار بە پەسەندکردنی خەسانه‌که وەک چارەسەر و چێژکردنێکی مازۆشی، لێدەگەڕێ کچەکە پەنجە بنێتە کۆمی.
لەبەرئەوەی به لێکدانه‌وه‌ی فرۆید، منداڵی نێرینه بە ساوایی، کاتێ دایکی شیری پێدەدا و ژێری پاک دەکاتەوە و لە باوەشی دەیلاوێنێ، ئەم چاودێری و خزمەتکردن و نازکێشانە، هەستێک لە ناخی منداڵەکە ده‌چێنێ، ئەم به‌ده‌موه‌چونه به‌س بۆ ئەمە و ئەو ژنە هەرموڵکی خۆیەتی، ئەوکاتەشی به‌وه دەزانێ دایکی ئه‌و خزمەت و نازهه‌ڵگرتنه بە مێردەکەشی دەدا، بەم هاوبەشیکردنە هەستی بریندار ده‌بێ و باوکەکە بە ناحه‌زێک و بە ئاواتی له‌ناوچونییه‌تی. لە هەمان کات لە ژوری نوستنی دایک و باوکی، چاوی بەو دیمەنانەی لە سەرجێی ژن و پیاو ڕودەدا بکەوێ و هێشتا هیچ لە پەیوەندی ئەوان تێناگا، ئه‌وه‌نده‌یه هەست بە توندوتیژییەک لە جوڵە و تاودانی باوکی بۆ دایکی دەکا و لە هه‌لێکیشدا ئەو جوڵە و تاودانه‌ی باوکی بۆ دایکی دوبارە بکاتەوە، دایکەکە تێیبگەیەنێ باوکی بیبێنی چوکی دەبڕێ، به‌م سەرکوتکردنە دەگاته ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی، کچەکان ئەندامی نێرینەیان نییە، باوکیان لێی بڕیون. لێره‌دا ئەو باڵادەستییەی باوکی بەسەر خۆیی و دایکی، دەبێتە مایەی هەڵگرتنی قینێکی شاراوە لە باوکی و سۆزێک بەلای دایکیدا، دواجار خۆیی و دایکی بە دو قوربانی لاواز و ملکەچ، لە بن باوکە دەسەڵاتدار و زەفتکەرەکەی دێته به‌رچاو.
به گوێره‌ی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه، پیاوبون ئه‌و گرێیه‌یه، کوڕ به منداڵی مه‌یلی بەلای دایکییەتی و باوکی بە به‌ربه‌ستێک ده‌بینێ، له داهاتودا ڕقی له باوکی وه‌ک پیاوێک ده‌بێته‌وه، ئه‌م چه‌پاندنه‌ش هۆکارێکە مێرد ڕۆڵی ژنبون (مێینه‌بون) له باوه‌شی ژنه‌که‌ی وه‌ک دایکێک، بگێڕێته‌وه.
کەواتە لە کۆمەڵگاکانی پابەند بە ئەخلاقی هۆشەکی میتافیزیکی و ئەو سێکسەی نێوان ژن و پیاو بە چاک ده‌زانرێت، منداڵی لێبکەوێتەوە، هەروەها لەم کردەیەدا باڵادەستبونی مێرد بەسەر ژنەوە بە پێویست ده‌بینرێ و کاتێکیش مێردەکان توانای ئەم باڵادەستییەیان نابێ، بە منداڵبونەوە و چونەوە باوەشی ژن وه‌ک دایکێک، شەرمەزار و لەناوەوە تێکدەشکێن. بۆ خۆبەدەستهێنانەوە لەم شه‌رمه‌زاری و باڵادەستکردنەوە بەسەر ژنەکاندا، زۆرجار پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی دەرمان، که‌چی لە کاردانەوەی ئەم چارەسەرییە دور لە چێژ و خۆڕزگاردنە لەپێناو پیاوبوندا، بۆ چێژی ڕاستەقینە لە دەرەوەی پابەندییە ئەخلاقییە میتافیزیکییەکە و ئەم تێگەیشتنە هەمەکییە بۆ چاکە، لە چاکەی هەندەکی و ئەوەی بۆخۆیان چاکە دەگەڕێن. ئەوەش بۆخۆی جارێکی تر لە نێوان ژیانی ناوەکی و دەرەکی بە کەوتن و لادانی ئەخلاقی، مرۆڤی (بە ئەخلاقی بێئەخلاقی!) دوڕوی لێ به‌رهه‌م دێ. ئه‌م که‌وتن و لادانه‌ش سه‌ره‌تا لەسەرجێی ژن و مێردەکان بە خیانەت دەسپێدەکا و دواتر هه‌ڵسوکه‌وته تێکشکاو و خیانه‌تکارانه‌که‌یان تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەتەنێتەوە.
بۆیه کاتێک پیاوبون گرێ و داواکردنه‌وه‌ی دایکایه‌تی بێ له ژن، به تێگه‌یشتنی جاک لاکان، ژنبونیش گرێیه و داواکردنه‌وه‌ی باوکه له پیاو و ئەم کچە لەم ژینگە کۆمەڵایەتییەش گەورە نەبوبێ، بەو مانایەی دایکی مێردی بە پیاوێکی تریش نەکردبێتەوە، دیسان ڕقی لە دایکێکە وەکخۆی ئه‌ویشی بە ژن و بە فالۆسی (ئەوەی نییەتی) بەرهەمهێناوەتەوە. هۆگربونی بە باوکی، تۆڵەیە لە دایکی و حه‌زه سێکسییەکەی بەو پیاوانەی له پانتایی خەیاڵی بۆشایی باوکی پڕده‌که‌نه‌وه، تێر دەبێ. ئه‌وه‌یه کچەکە دوای گۆڕین و تاقیکردنەوەی چەندین جۆر ئەزمونی سێکسی (ئەم ئەزمونە سێکسییانە ئەوە ناگەیەنێ، چێژ لە گۆڕینی پیاوەکان دەکات، لەبەرئەوەیە لە منداڵییەوە لەناو پیاوەکاندا بەشوێن باوکێکدا دەگەڕێ، گرێیە دەرونییەکەی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه)، له ئه‌نجامدا ته‌نیا چێژ لە پیاوێکی بەتەمەنی لەخۆی گەورەتر، کە گرێیە دەرونییەکەی پێ دەکرێتەوە، دەبینێت.
وه‌ک دیاره ئه‌م ئه‌نجامه وه‌ک کچه‌که، بۆ خۆشه‌ویسته کوڕه‌که‌شی هاوشێوه‌یه، به‌وه‌ی هۆگربون و چالاکی سێکسی کچەکه بەرانبەر پیاوە بە تەمەنەکە، لە فالۆسبونی سەرچاوە بگرێ، چالاکی پیاوە بە تەمەنەکە، که لەبری هاوسەرە هاوتەمەنەکەی خۆی، حەزە سێکسییەکەی بەم کچە کەمتەمەنە تێر دەخوا و ئەوەندە چالاکە، بۆ ئەو چێژی باوکبون و باڵادەستییەی بەسەر کچەکەدا هەیەتی، دەگەڕێتەوە. به پێچه‌وانه‌وه، له ئه‌گه‌ری په‌یدانه‌بونی ئەم پیاوه گه‌وره و باوکه باڵاده‌سته، ئارەزوی کچەکە، چێژ لە سێکسی کچانی هاوتەمەنی خۆی دەبینێ، بۆ ئەوەی لە تۆڵەی ئەم فالۆس و ڕقکردنەوەی دایکی، ڕۆڵی باوکایه‌تییان بەسەردا بگێڕێ، یان سەرجێی ژنانی گه‌وره‌تر و هاوتەمەنی دایکی، هەتا چێژ لە فالۆسبونەکەی وەک خەساوێک وەرگرێ و ئەوەی ڕقی لێدەبێتەوە و لێی هەڵدێت، خۆشیدەوێ و بۆی دەچێتەوە. وه‌ک لە کۆتایی فیلمەکە، دوای مردنی پیاوە بە تەمەنەکە، کچەکە، ئه‌م بۆشاییه بە ژنەهاوسەرەکەی پڕدەکاتەوە.
هیوا سەعید
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی فرانسوا ئۆزۆنە، له ساڵی 2013 به‌رهه‌م هێنراوه.
ئافرەت و بازرگانی حیزبی … شوانە حسن ابوبکر
ئافرەت ئەو مەخلوقەیە کە بەخشەری هێز و دڵخۆشی و ئاسودەییە لەژیاندا بۆیە پێویستە لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەریەوە بەچاوێکی پڕبەها و نرخەوە تێڕابڕوانرێت چونکە شکۆیەکی بەرزی ئینسانیەتە لەهەموو ڕووەکانی واقعی ژیاندا بەداخەوە لە ئەمڕۆدا ئەگەر سەرنج بدەین لە پرۆسه‌ی سیاسی و گۆڕانی ڕه‌وشی ئافرەت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هیچ پرسێك ئه‌وه‌نده‌ی پرسی ئافرەتان نه‌بۆته باس و بابه‌تی بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كان بۆ خۆبردنه پێشه‌وه له حزب و ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌یشتن به‌پله‌ی باش و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، چونكه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه‌ی ئافره‌تیان داوه به ئاراسته‌ی خزمه‌ت كردنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی حزبی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا پرسی ئافرەت له‌ناو حزبه علمانیه‌كاندا له پاشه‌كشه‌دایه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و ئافرەتانەی به‌شێلگیریه‌وه هاتنه ناو حزبه‌كان وه‌ك پێویست پشتگیری نه‌كران و حزبه سیاسیه‌كان پشتیوانیان له پرسی ئافرەت نه‌كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافرەتانەی هاتبوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسه‌ت زۆر به‌گه‌رموگوڕی كاریان ده‌كرد بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، به‌ڵام وه‌ك پێویست پشتیوانیان لێ نه‌كرا، به‌ڵكو زۆربه‌یان بوونه قوربانی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان حزبه‌كان، له‌بازنه‌یه‌كی لاوازدا سه‌یر ده‌كران و هه‌ر خۆیان زۆرجار هه‌وڵی شكاندن و له‌كه‌دار كردنیان ده‌دان و تۆمه‌تی به‌دڕه‌وشتیان ده‌خستنه‌پاڵ و كه‌سایه‌تیان له‌كه‌دار ده‌كردن،دیارترین نمونەش خاتوو سروە عبدلواحید و کاڵێ خان و هتد …..
ئه‌مه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی ئه‌و ئافرەتانەی خۆیان بۆكاری سیاسی ته‌رخان كرد بوو، له‌دوا جاردا زۆر له‌وانه له‌كاره‌كه‌یان نا‌ئومێد بوون و دوور كه‌وتنه‌وه، حزبه ئیسلامیه‌كانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر له ژنانی دین په‌روه‌ریان به‌هۆی هاوسه‌رگیری سیاسی و ئه‌و بابه‌تانه به‌دبه‌خت و ماڵ‌وێران كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستاش توانیویانه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئافره‌تان دابنێن و بتوانن له‌ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، زیاتر له حزبه سۆسیالیست و دیموكراته‌كان ڕه‌وشی ئافرەت له‌قازانجی خۆیان به‌كاربێنن، دیاره هۆكاره دینیه‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به‌گشتی و ئافرەتان به‌تایبه‌تی هه‌یه، حزبه ئیسلامیه‌كان توانیان به‌ناوی ئاینه‌وه ده‌رفه‌ت بێنن و بارودۆخه‌كه به‌قازانجی خۆیان بگۆڕن هه‌ڵبه‌ته ده‌توانین ئه‌وه بڵێین ئه‌گه‌ر له‌حزبه علمانیه‌كان زیاتریان به‌ژن نه‌كردبێ كه‌متریان پێ نه‌كردووه.
باشە ئەگەر بپرسین ئه‌و ئافرەتانەی به‌پشتگرتنی حزبه‌كان هاتوونه‌ته ناو پرۆسه‌ی سیاسی تا چه‌ند توانیویانه له‌به‌ره‌و پێش بردنی پرسی ئافرەتاندا به‌شداری بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای حزبه سیاسیه‌كانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌ڵات ناچارن بیركردنه‌وه‌شیان له‌چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حزبه‌كان دابێت و هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و حزبه بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئافرەتێکی سه‌ر به پارته ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌ژنیش نه‌بێت وه‌كو خۆی، به‌ڵام وه‌كو ئافره‌تێك له حزبێكی سیاسی ئیسلامی كارده‌كات و په‌یڕه‌وی فه‌لسه‌فه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌نگ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاسای فره‌ژنی ده‌دات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاری لێ بكه‌یت ئایا له‌گه‌ڵ فره ژنی دایت بێ گومان ده‌ڵێت نه‌خێر ، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كێشه‌ی ئافره‌تان و ڕای تایبه‌تی خۆشی كارده‌كات، وه‌ك بنه‌مایه‌كی ئاینی و بیروباوه‌ڕی حزبه‌كه‌ی كه‌حزبێكی ئیسلامیه ڕه‌فتار ده‌كات.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت حزبه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بێت بۆ به‌رژوه‌ندی سیاسی حزبه‌كانیان كارئاسانی ده‌كه‌ن ئافرەتان بێنه بواری هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ پۆسته په‌رله‌مانی و حزبیه‌كانیش، به‌ڵام كه‌متر ڕێگا ده‌ده‌ن به‌ئافرەتان له وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و پۆسته كارگێڕیه به‌رپرسیارێتیه‌كانی تر شوێنیان پێبدرێت، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت پێیان وابێت به‌شێك له‌و ئافرەتانەی هاتوونه‌ته پێشه‌وه به پشتیوانی حزب له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌و شوێنه‌ی پێبه‌خشراوه، به‌ڵام له‌ڕووی كارگێڕیه‌وه ڕه‌نگه له‌و ئاسته‌دا نه‌بن بتوانن كاری وا گه‌وره به ئه‌وان بسپێرن.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ پێشكه‌وتنی ڕه‌وشی ئافرەتان هێشتا له‌و ئاسته دا نیه جێگای دڵخۆشی ئافرەتان بێت. پێویسته ئافرەتان خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن پشت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی كادری لێهاتوو به‌توانایان لێ ده‌رچێت و خاوه‌ن توانی خۆیان بن، چونكه ئافرەتانیش وه‌ك پیاوان هه‌میشه هه‌ندێك له‌و ئافرەتانەی له‌به‌ر چاوانن و له‌به‌رپرسه‌كان نزیكن له‌هه‌موو پۆست و كاره‌كاندا ئه‌وانه دووباره ده‌بنه‌وه و ڕێگا بەئافرەتانی تر ناده‌ن بێنه پێشه‌وه، ئه‌وان خۆشیان له‌و ئاسته‌دا نین بتوانن ڕچه‌بشكێنن و سنوور ببه‌زێنن تا بارودۆخی ئافرەتان له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان گه‌شه بكات و پێش بكه‌وێت كرۆكی كاره‌كه‌ش لێره‌دایه، چونكه پرسی ئافرەتان په‌یوه‌سته به ئافرەتان و ته‌نیا خۆیان ده‌توانن پانتایی مه‌سه‌لەی ئافرەتان فراوان بكه‌ن و ببێته جێگای دڵخۆشی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌خه‌می ئه‌م پرسه‌دان بۆ پێشكه‌وتنی پرسی ئافرەتان،و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاش چونکە ئەگەر ئافرەتان لەپشت یەکبن دەتوانن پایەکی بەهێز دروست بکەن بۆخۆیان لە ئێستا و دواڕۆژدا .
ڕۆژنامەنووس و دەروونناس: شوانە حسن ابوبکر
چەپی دەسگەرو(فیرقەگەرایی) و بزوتنەوەی دژی حیجاب … حەمید تەقوایی
وەرگێڕانی: کاوە عومەر
بەدوایی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکاران لە دژی حیجاب و دروشمی”عەلی نەژاد و ڕینوێنی(ارشاد)،کۆنەپەرستی وکۆیلایەتی”کەلە لایەن ژمارەیەکی دیاریکراو لە خوێندکارانەوە هینرایە ئاراوە وباسێکی تۆڕەکۆمەڵاتیەکانی بەلایەنگری ولەدژی ئەم دروشمە تەنیوەتەوە.
من پێشتر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ لاوانی کۆمۆنیستی حیزب‌دا لە کەناڵ جەدید بە درێژی باسی ئەم بابەتەم کردوە.بەڵام بەگرنگم زانی کەلە یاداشتێکدا لە ڕوانگەی بزوتنەوەی دژی حیجابیشەوە باس لەم کێشەیەبکەم.
بەبۆچونی من ئەم دروشمە نوێنەرایەتی چەپی دەستەگەرو نا پەیوەستە بە بزوتنەوە ناڕەزەیەکان وبەتایبەتی بزوتنەوەی دژی حیجاب و هەڵاواردنی ڕەگەزی دەکات.کەسانێک کە دروشمیان لە دژی مەسیح عەلی نەژاد بەرزدەکردوەو ئەو هیزانەی کە بەرگریان لەم دروشمە دەکرد پەیوەندیەکی ئەوتۆیان بە خەباتی ژنان لە دژی حیجابەوە نیە.بنچینەی ئەم هێزانە دەچێتەوە سەرئەو ڕێکخراوەنەی کەلە یەکەمین دەرکەوتنی جەماوەری دژی حیجابی زۆرملێ لە هەشتی مارسی ساڵی ٥٧ دا لەسەر پیادەڕەوەکان دەوەستان.نزیکەی زۆرینەی ڕێکخراوە چەپەکانی ئەو سەردەمە ئەو جوڵانەوەیان بە ڕاست و بە ناڕەزایەتی ژنانی باکور نیشینی شاریان لێک ئەدایەوە وە لە بەرامبەریدا یان بێ دەنگیان هەڵبژاردوە وە یان هەڵوێستیان لە دژی وەرگرتوە.لە لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەرەنگاری وناڕەزایەتی و خەباتی ژنان لە دژی حیجاب بەبێ وەستان بەردەوام بوە وە بێ لوتفی چەپی سونەتیش بەو شێوە بەردەردەوام بووە.چەپێک کەلە باشترین دۆخیدا لەگەڵ ناچاری و شەلە شەل بەشوین بزوتنەوەی دژی حیجابدا ڕاکێشراوە.
چەپێک کە مەنسور حیکمەت لە ڕەخنەگرتن لێیاندا’حیجاب گەیتی ڕای کارگەری “نوسی،بزوتنەوەی ژنان دژی هەڵاوادنی ڕەگەزی و دەسەڵاتی ئاین بە گۆشەیەکی گرنگی شۆڕشی داهاتوی ئێران ناو دەبات وقسەی لە شۆرشی ژنانە کرد.
دواین دەرکەوتنی بزوتنەوەی دژی حیجاب بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵی کچانی شەقامی شۆڕش بوو کە دیسان لەلایەن چەپی دەستگەرەوە جێگای پشتیوانی و سەرنجی ئەوتۆیانی نەگرت.خۆیان بە باسی ئاشکراکردن لە بارەی’جیاوازی نێوان حیجابی زۆرەملی وحیجابی ئیسلامی”دا سەرقاڵ کردوە و ئاپارتایدی ڕەگەزی وە لەتەنیشی ئەوە تێپەڕین.لە گەرمەی جوڵانەوەی کچانی شۆڕش لە هەشتی مارسی ساڵی ٥٧ یشدا نەلە ناڕەزایەتی بە حیجاب وئاپارتایدی ڕەگەزی-دروشمێک کە حیزبی ئێمە جەختی لەوە دەکردەوە-بەڵکو بە کرێی یەکسان بەرامبەر بە کاری یەکسان هاتبونە ناو شەقامەکان وە نا پەیوەستی تەواوی خۆیانیان بە بزوتنەوەی ژنان-وە بەهەمان شێوە بە بزوتنەوەی زیادکردنی کرێ وە- خستە ڕوو.
بەرزکردنەوەی دروشمی “عەلی نەژاد و ڕینمایی،کۆنەپەرستی و کۆیلایەتی” لە کۆبونەوەی خوێندکاراندا درێژەی هەمان جوڵەی چەپە ناپەیوەستەکان بە بزوتنەوەی دژی حیجابەوەیە.
بە خەیاڵی خۆیان ئەیانەوەی بزوتنەوەی ڕەخنە لە بزوتنەوەی ڕاست دەگرن و ئاشکرای دەکەن بەڵام بەکردەوە ئەوان گەورە دەکەن.بە پێویستی دەزانن کە لە دژی کەسێکی وەک عەلی مەسیح عەلی نەژاد دروشم بڵێنەوە چونکە بزوتنەوەی دژی حیجاب بە موڵکی هێزە ڕاست دەزانن.مەسیح عەلی نەژاد نەلە کۆبونەوەی ناڕەزایەتی خۆیندکاراندا دەورێکی هەبوو وە نە تەنانەت هیچ کاتێک لە هیچ جوڵانەوەیەکی خوێندکاری‌دا خرابویە ڕوو.بزوتنەوەی دژی حیجاب خوێنکاران نەلە بەردەوامی ئازادیە شێنەیی(یواشکی) و چوارشەممە سپیەکان،بەڵکو لە ئەنجامی هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی پێکهاتوە کە ئاڵای نا بۆ حیجاب و نا بۆ ئاپارتاید باسی شۆڕشی ژنانەی لە کۆمەڵگە ولەناو بزوتنەوەی خوێندکاراندا بەرزکردوەتەوە وە خۆی هێزێکی کاریگەری ئەم خەباتە بوو.
ئەوەی کە ناوی مەسیح عەلی نەژادی لەم بزوتنەوەیەدا خستە سەر زمان ئەو دروشمانەبوو لەدژی ئەو لە دڵی ئەو ناڕەزایەتیە ڕادیکاڵدا بوو کە بەبێ خستنە ڕوی بێجگەی ئەو ئەو دروشمە بۆ باسی گشتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و کۆمەڵگەدا گۆڕیوە زۆر بە هێزترو هێرش بەرانەتر بزوتنەوەی خوێندکارانی لە دژی دەوڵەت و حیجاب وهەڵاواردنی ڕەگەزی نوێنەرایەتی دەکرد.
بەڵام چەپێک کەلەم خەباتەدا بەشدار نەبوەو دەورێکی نەبوە،چەپێک کەلە خەباتی شەقامەکاندا دژی حیجاب هەمیشە لە سەر پیادەڕەوەکاندا وەستاوە،ناچارە کە بە دروشمی دژی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاست بچێتە مەیدان،ئەمە ڕەخنەگرتن لە ڕاست نیە.تەسلیم بونە بە ڕاست.ئیمتیازدانە بە ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاست.لە٨٨دا ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکیان کرد بەناوی موسەویەوەوبەدروشمی خەڵکینە فریو نەخۆن پاساوی بێ کەڵکی خۆیان ئەدا.وە ئەمڕۆش بزوتنەوەی دژی حیجابیان ڕژاندە گرفانی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاستەوە وە لەگەڵ دروشمی لە دژی عەلی نەژاد ئەو خۆشباوەڕیە دامینیادەگرێت کە ڕاست هەموو شتێکە.ئەمە ڕەخنەو ئاشکراکردنی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاست نیە.گەورەکردنی ئەوە.
بانگەوازی من بۆ هەموو کۆمۆنیستەکان ئەوەیە.ڕەخنەی توند وهەلایەنە لەبزوتنەوەی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاست بگریت-کە کارێکی لەوەستان نەهاتوی حیزبی ئێمە بووە-بەڵام لە شەقامدا ڕیشەو سەرچاوەی کوێرەوەریەکانی خەڵک بکەرە ئامانج.
لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی وحەقخوازانەی ئیستادا کۆمۆنیستەکان تەنها بە هێنانەکایەی دروشمی ڕادیکاڵ وقوڵ لە ڕەخنەو ناڕەزایەتی بە کێشەی دیاریکراوی هەر بزوتنەوەیەک دەتوانن ببنە هیزی ڕابەریکەری ئەو بزوتنەوەیە.ئەم کارە بەتایبەتی بۆ بزوتنەوەی سەنگومکردن ڕاستە.خەڵکی سەرنگوم خواز ڕابەری خۆیان لە خەباتی هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن دژی کۆماری ئیسلامی هەڵئەسەنگێنن وهەڵیدەبژێرن وە نەک لە دژایەتی وڕوبەڕوبونەوەی ئەواندا لەگەڵ یەکتر.ئۆپۆزۆسیۆن ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاست بون نەک تەنها جێگایەکی ناواقیعی دەداتە ئەو هێزانە وگەورەیان دەکات بەڵکو بەکردەوە ئاو کردنە بەئاشی کۆماری ئیسلامی‌دا.
حەمید تەقوایی
وەرگێڕانی: کاوە عومەر
١٤\٤\٢٠١٩
كه‌ی ده‌نگی په‌نابه‌رانی كورد ده‌بیسترێت ؟
به‌هرۆز بوچانی، ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ره، هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی خراپبوونی دۆخی په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه و داوا ده‌كات كه حكومه‌تی نوێی پاپانیوگینیا كۆتایی بهێنێت به‌و قه‌یرانه له‌و دوورگه‌یه.
بوچانی، به ئاژانسی هه‌واڵی ڕادیۆ نیوزلاندی ڕاگه‌یاندووه نزیكه‌ی 40 په‌نابه‌ر هه‌وڵی خۆ ئازاردان و خۆكوشتنیان داوه له به‌رواری 18 مانگی ڕابردووه‌وه كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالیا بووه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر هه‌وڵیانداوه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه كراون و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا ، له‌و دوورگه‌یه ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌پێی یاسا تونده‌كانی حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیاش، ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
ئامادەکردنی: هەژار تەها
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ر هه‌واڵی ڕادیۆ نیوزلاند
شكۆفه‌ی ساڵنامه … ستار ئه‌حمه‌د
له شكۆفه‌ی گوڵه‌كان
ره‌ونه‌قێك له‌چرا وه‌رگره
له‌تیشكا زمانی ناساندن بدوێنه
سترانێك بۆ چریكه
له‌قاسپه‌ی كه‌وو
ناڵه‌ی كانیاوی ژوانگه
به روناكی هه‌تاو
پرشنگی چاوه‌ڕوانی
بۆ رۆژانی دابڕان هه‌ڵبژێره
ئه‌و كاتانه‌ی گه‌ڵای سه‌رنجێك
به‌سه‌ر دڕكی حه‌زا داده‌مركا
هه‌نگاو خشپه‌ی چڵی گونجان بوو
له‌گه‌ڵ خه‌نده‌ی به‌یانیه‌كا
هاواری گزنگ له شه‌و بسێنه
ئه‌ستێره‌ی كامه‌رانی
له گه‌ردنی گه‌واڵه هه‌ڵواسه
بۆ ئه‌وه‌ی بارانی دامركان
زستانی شێتبون
به‌هاری عاشقان
له حه‌سره‌ت پاییزی ئاوابوون
بداته ده‌ستی ساڵی كۆچه‌وه
له وردبوونه‌وه‌ی ده‌روون
بزه‌ی گه‌رووی ئاسمان
به‌ربوونه‌وه‌ی هه‌ور
به‌سه‌ر ژانی حه‌سره‌تا
خۆر له گوناهی گومڕابوون مه‌تۆرێنه
ئێمه‌ش ئاهێكین بۆ نامۆیی
سووتانین بۆ گڕی ئه‌هریمه‌ن
تارماییه‌ك له سێبه‌ر هه‌ڵده‌كێشین
عه‌یامێك له گوڵا ده‌ژاكێین
بۆ نسیّی دوندی مه‌رگ
بۆ باڵای گۆڕی خاك
ژماردن له گرۆی چیادا فێر ده‌بین
چیایه‌ك له دایك ده‌بێت
گۆڕستانێك ده‌توێته‌وه
دوور له جه‌سته‌ی تینووم
به ئاونگی لێوه‌كانت
سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنێ
له‌گه‌ڵ ئاگرا یه‌كده‌گرنه‌وه
بۆ دونیایه‌كی فه‌نابوون
ناسنامه‌ی عه‌شق
له‌خوێنی سێوێك هه‌ڵده‌كێشێ
ئارامگه‌یه‌ك له‌پیرۆزی
دووراو دوور ده‌خه‌مڵێ
رۆحم له‌جه‌سته‌م جوێده‌بێته‌وه
ئاگرو ئاو ئاوێته‌ده‌بن
من و تۆ ده‌بینه په‌روانه
باڵه‌كانمان هه‌ڵده‌قرچێ
توێشووی وه‌فامان ده‌كه‌نه‌وه
نه‌تۆ پرسیاری خاك ده‌كه‌یت
نه‌من ئاسمانێك هه‌ڵمده‌گرێ
چۆ ن به‌رد له‌چاڵا ده‌خنكێ
گه‌رداو شه‌ونمی باران داده‌پۆشێ
جریوه‌یه‌ك وه‌ك مه‌لی نێو خه‌روار
شه‌قه‌ی كۆڕژنی رێگایه
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ژوانگه‌مان هه‌ڵده‌گرێ
به‌پێنووسی سه‌ودا ده‌نووسێت
به‌رامه‌ی نان و خاك ئه‌وینن
سپارده‌ی دڵ و گیان شه‌هیدن
بۆیه له‌كێلێ بڕوانم
ئاوێنه‌ی نیگارم ده‌شێوێ
به‌سه‌ر په‌نجه‌ی خۆمدا
وشه‌كانم هه‌ڵده‌چن
دڵم له‌رۆحم جیاده‌بێته‌وه
ته‌نم به‌گڕێك داده‌مركێ
له‌مردن ناترسم
خه‌ونی ئاگرین ده‌مسووتێنێ
تینێك له‌هه‌ناسه‌ی تۆ
گه‌واڵه‌ی به‌فرێك داده‌گرێ
شیوێك پڕده‌بێته‌وه
سه‌یوانین بۆناخی ته‌فره‌دان
نیشتمان كۆرپه‌له‌ی بێ خاكه
دایكی ئه‌زه‌لمان
بۆ نانی نێو گه‌رووی رۆژ ده‌گری
كه‌سێك له‌زاری پێنووس تێناگا
په‌ڕه كفنی بێهه‌ستی مرۆڤه
خامه‌ی شه‌یدابوون
له شكۆفه‌ی به‌فردا ده‌ته‌زێ
په‌نجه‌یه‌ك به‌ماچێ
میوانداری ئه‌م چه‌رخه‌ی پێناكرێ
زه‌مه‌ن راوه‌ستاوه
وه‌رزه‌كان به‌باڵای ساڵنامه ناگه‌ن
ستار ئه‌حمه‌د
سوێندخواردنی بەرپرسان … کارا فاتح
کە نیەت دەبێتە ڕێوڕەسم، ئیتر سوێند نابێتە هێزی مەعنەوی
سوێند هێزێکی مەعنەوییە لە نێوان کەسی سوێندخۆر و کەس یان بابەتی سوێندپێخورادا، ئەم هێزە مەعنەوییە وا دەکات ئەو شتەی ئەو دوو لایەنە لە سەری ڕێکەوتوون، یان ڕاستتر کە لایەنی یەکەم پەیمانی لە سەر دەدات، پارێزراو بێت و کەسی سوێندخۆر لێی لا نەدا: خودا، پەیامی ئایینەکان، نیشتمان، هەر بابەتێکی تری پیرۆز دەکرێت ببێتە بابەتی سوێندپێخوراو، لە سەر ئاستی کۆمەڵایەتییش سەر و چاوی گەورە و ئازیزان و گۆڕی مردوان و تەڵاق و شەرەف ونامووس و هتد، بوونەتە بابەتی سوێندپێخواردن..
سوێندخواردنی بەرپرسان لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە؟ سوێندخواردنی بەرپرسان بۆ ڕازیکردنی دڵی زۆرترین کەس، هەم بە خودایە و هەم بە نیشتمان، هەر لە یەکەم لەحزەوە ئەم سوێندە لەو باوەڕە ئایینییە هەڵدەگەڕێتەوە، کە پەیامبەری موسوڵمان گوتوویەتی [مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أو أشْرَكَ… رواه الترمذي.واتە: هەر كەسێك سوێند بە جگە لە خوا بخوات، ئەوا بەدڵنيايییەوە كوفرى كردوە، یان هاوبەشى بۆ خودا داناوە.] هەروەها ئەو ڕایەڵەی بەرپرسی سوێندخۆر بە نیشتمان و خاک و میللەت و هەر بابەتێکی تری ناسیۆنالیستییەوە دەبەستێتەوە، توانای دروستکردنی ئەو هێزە مەعنەوییەی نییە، چونکە بەرپرس لێرە، پرس و بابەتگەلی نیشتمان و خاک و میللەت و ئاو و ئاڵا و ئەم شتانە نەیهێناون و تێكۆشان لە پێناو ئەمانەدا، ئەم بەرپرسانەی دروست نەکردوە، تا وەفا و پەیمان و چاکەدانەوە و هەر شتێكی تری لەم بابەتانە وجوودی هەبێت، ئاڵوگۆڕێکی ئیقلیمی و جیهانی ئەم بەرپرسانەی هێناوە، بۆیە هیچ پێوەندییەکی مەعنەوییان بە خاک و میللەت و نیشتمان.. هتد، ییەوە نییە.
سوێندخواردن پەیامێکە بڕێکی زۆر نهێنیی هەڵگرتوە، ئەم نهێنییەیش لە نیەتدا چەسپاوە، واتە ئەوە نیەتە ئەم نهێنییە دەپارێزێ و هەڵی دەگرێ و دەیگەیەنێتە جێ، بەڵام کە سوێندخواردن بوو بە ڕێوڕەسم، هەموو سیفەتێکی نهێنیی خۆی دەدۆڕێنێت، هەر لەم ڕێوڕەسمەیشەوە نیەت دەبێتە عەرز و نماییش، کە سوێندخواردن بوو بە ڕێوڕەسم، ڕێگەکانی پەیمانبردنەسەر و پەیمانشکاندن، وەفا و بێوەفایی، درۆ و ڕاستگۆیی تێکەڵ و شوێنگۆڕکێ دەکەن، ئەوەی تۆ بە خراپەی دەزانیت، ئەو بە چاکەی دەزانێت، ئەوەی لای ئەو ڕاستگۆیییە لا زۆری تر بێبەڵێنییە، دین خۆیشی ئەم مەسەلەیە نەرم دەکاتەوە، بۆ بەرپرس و کاربەدەست و دەستڕۆیشتووی ئەمڕۆ سزاکە شتێکی ئەوتۆ نییە و لە حاڵەتی پابەند نەبوون بە سوێندەوە هێندە سزای بۆ دانەنراوە، لە قورئاندا هاتوە: { فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ [المائد:89.] واتا: که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه، نان و خۆراکدانه به ١٠ که‌سی هه‌ژار به شێوه‌یەکی مام ناوه‌ندی، که بۆ منداڵ خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته‌کردنیان یاخود ئازادکردنی به‌نده‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌ویشتان نه‌بوو، با سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا ده‌توانن سوێنده‌کانتان ببپارێزن و نه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یە خودا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن .
سوێند کە ڕەهەندێکی دینیی هەیە، بۆ بەرپرس و دەسەڵاتدار هێندە قورس نییە:
١- تێرکردنی ١٠ هه‌ژار له خواردنێکی ئاسایی که منداڵ و خێزانی خۆتی پێ تێر دەکەیت هێندە گران نییە، نەک دە هەژار بەڵکوو ئەو وا دەزانێت هەموو وڵات لە سایەی ئەمەوە سکیان تێر دەکەن.
٢- پۆشته‌کردنی ١٠ هه‌ژار، بە جلوبه‌رگێکی ئاسایی هێندە زۆری تێ ناچێ بۆ ئەو، مەگەر ئەو نییە بە دەوری خۆیەوە سەدان و بگرە هەزاران خزمەتی دەکەن، ئەویش نان و ئاو و بەرگیان بۆ دابین دەکات.
٣- ئازادکردنی به‌نده‌یه‌ک، مەگەر ئەو نییە خۆی بە خاوەنی ئازادکردنی کوردستان و پاراستنی دەزانێت؟
٤- خۆ ئەگەر هیچ یەک لەم خاڵانە نەکرا، ئەوا کەفالەتی سوێند دەکرێت سێ ڕۆژ بەڕۆژووبوون بێت.
دین زیاتر ئەم بابەتە نەرم دەکاتەوە، پەیامبەری موسوڵمان ئەم جارە دەڵێت: [من حلف على يمين فرأى غيرها خيراً منها، فليكفر عن يمينه، وليأت الذي هو خير.” رواه مسلم.] واته، هه‌ر که‌سێک له ئێوه سوێندی خوارد و پاشان زانیی که خێرتر هه‌یه له‌وه‌ی که سوێندی له سه‌ر خواردوه، ئه‌وا با ڕوو بکاته ئه‌وه‌ی که خێره و که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ی بدات.
لەمەوە تێ دەگەین، شکاندنی سوێند، نەک بۆ نێچیرڤان بەرزانی و مەسروور و قوباد و یووسف و هەڤاڵ و عەلی حەمەساڵح… هتد، هێندە گرنگ و جێی باس نییە، بەڵکوو مەلا عوزێر و حاجی کاروان و عەبدوللـەتیف سەلەفی و عەلی باپیر و سۆران عومەر… هتد، دەتوانن وەک ئاو و دۆ سوێند بخۆن و پابەندیش نەبن، دەتوانن دەست بە قورئانیشدا بدەن و گەڕیش نەبن، ئەوە تەنها لە نەستی عەوامی موسوڵماندا هەیە، لەبەر ئەوەی تەڵاقێک کەوتوەتە سەر زاری، لە ژنەکەی جیا دەکەنەوە، وا دەزانێ ئەوەی سوێندێکی خوارد و درۆی کرد، سوێند دەیگرێ و تۆڵەی لێ دەسەنرێ…
ئەم باسە بۆ ئەوە نییە تا بە لامانەوە ئاسایی بێت، سوێند بخۆین و پابەند نەبین، بەڵکوو بۆ ئەوەیە لەو توڕەهاتە تێ بگەین کە ناوی مەراسیمی سوێندخواردنی بەرپرسانە.
سوێند کاتێ هێزێکی مەعنەوی دروست دەکات، کە دەبێتە نیەت، نیەتیش پێویستە لە پشتییەوە ئیرادە هەبێت بۆ جێبەجێکردنی، ئیرادە بۆ ئەوان هێزی یاسایە لە سەروویانەوە، کە ئێستا ئەو هێزەی یاسا نییە، بۆ ئێمەیش ئیرادە، هێز و هۆشیارییە، ئەوە هێزی ئیرادە و هۆشیارییە کە دەتوانێت پابەندمان بکات بە سوێندەوە…
نەبوونی یاسا لە سەروو بەرپرس و دەسەڵاتدارانەوە، نەبوونی هێزی ئیرادە و هۆشیارییش بۆ ئێمە، هەمیشە سوێند دەکاتە ڕۆتین و بابەتێک کە پێشێلکردن و بەدرۆخواردنی کارێکی ئاسایی و سادە بێت.
فێربوون و پەروەردەی فنلندا -2- نووسەر: ئەحمەد مشاری
بەشی دووەم/
ئێمەی فنلیندیی: “گەل و کۆمەڵگەیەکی بچکۆلەین، بۆیە فێرخوازەکانمان پشتگوێ ناخەین و بەردەوام لەگەڵیانداین بۆ پێشکەوتنیان”
چیرۆکی فێرخوازێک، لەسەردەمی قەیران و وەستانی بازاڕ و کڕین و فرۆشتن
فێرخوازی فنلندیی لەگەڵ ئاراستەیەکدا گەورە دەبێت، کە بتوانێت وڵاتەکەی دەربازی بکات لەو قەیرانە ئابوورییانەی کە تووشی دەبێت.
لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستدا، فنلندا تووشی قەیریانێکی ئابووریی قووڵ بوو، کە لەوە پێش بە خۆیەوە نەیدیبوو. بێ‌کاری گەیشتە ئاستێکی بەرزی ترسناک، بەرهەمی ناوخۆیی وڵات گەیشتە ئاستێکی زۆر نزم، قەرزاریی گەیشتە پلەیەکی زۆر بەرز، بانکەکان داڕمان و مایەپووچ بوون، چۆن حکومەت لەم قەیرانە قووڵەدا بتوانیت پاڵپشت بێت بۆ فێرخواز؟
لە ماوەی ئەم قەیرانە قووڵەدا، منداڵی فنلندیی لەماڵەکی خۆیدا پاڵی لێ دەدایەوە و دەنووست و خەریکی یاریکردن بوو، نەیدەتوانی بچێتە دایانگا و باخچەی ساوایان، بەڵکو تا تەمەنی حەوت ساڵی لە ماڵی خۆیدا دەیخوارد و دەنوست و خەریکی یاریکردن بوو.
کاتێکیش دەگەیشتە تەمەنی حەوت ساڵی پەیوەندی دەکرد بە نزیکترین فێرگەی گەڕەک و ماڵەکەیەوە، مامۆستاکەی پێشوازی لێ دەکرد و پێی ڕادەگەیاند، کە لەم ڕۆوە هاوکاری و یارمەتی دەدرێت و ڕێنمایی وەردەگرێت بۆ فێربوون، لەم دەستپێک و سەرەتایەوە یەکەم وانەی ماندووحەسانەوە بوو.
منداڵ لەم قەیرانە قووڵ و گەورەیەدا، لەم دەستپێکەیەوە بە تەواوەتی فێری ماندووحەسانەوە دەبوو، نەدەخرایە ژێر فشاری وەرەقەی تاقیکردنەوەو و ئاڵانگاری کۆکردنەوەی زانیاری لای خۆی، هیچ جۆرە وەرەقەیەکی پێ نەدەدرا کە هەڵسەنگاندنی زیرەکیی لەسەر تۆمارکرابێت، هیچ مامۆستا و ڕاهێنەرێک هەڕەشەی مانەوەی لە پۆلەکەیدا لێ نەدەکرد. پێیان دەگوت فێرگەکەت فێرگەیەکی بەرز و باشی خۆتە، بەیانیان فێری ئەوە دەبوون کە ڕۆژەکەیان لە فێرگەدا چۆن بەخۆشی بەسەربەرن. کە زەنگی تەواوبوونی کاتی فێرگە لێ دەدرا، دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە بۆ لای دایک و باوکی، بێ ئەوەی هیچ ئەرکێکی بەسەردا درابێت، کە ئامادەی کات بۆ ڕۆژی دواتری فێرگەکەی، بۆیە بە خۆشییەوە هاوبەشی ژیانی لەگەڵ دایک و باوکی‌دا دەکرد.
ئەم وانەی پشوودانە، لە هەموو قۆناغاغەکانی فێرگەدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، منداڵ لەگەڵ پشووەکانیدا گەورە بوو، فێری ئەوە بوو بیر بکاتەوە لە دەرچوونی کۆمەڵگاکەی لە قەیرانە قووڵەکان.
ئەوەی لە فێرگەی فنلندییدا دەگوزەرێت، ئەم پرسیارەیە: چیمان دەوێت لە فێرگەدا؟
دەڵێن، لە فنلندەدا:”ئێمەن نە ئاڵتوونمان هەیە و نە وزەی نەوتمان هەیە، بەڵام فێربوونمان هەیە”
دوای چەند ساڵێک لەم قەیرانە قووڵە، فنلندا بوو بە بەهێزترین دەوڵەت و وڵات لە ناو نزیکی بیست لەو وڵاتانەی کە کێبڕکێیانە، فێرخوازەکانی گەیشتن بە پلەیەکی زۆر بەرزی زانستیی.
ژاوەژاوی قەیرانە قووڵەکەی فنلندا نەدەدار بە گوێی فێرخوازەکاندا و باس و خواسی لە فێرگەدا نەبوو. لەم سەردەمی قەیرانە قووڵەدا، فێرگەکانی فنلندا میتۆدە میکرۆباوییەکەیان ئەفەرۆز دەکرد، بە هیچ جۆرێک قبووڵیان نەبوو. بە پێچەوانەی داوکارییە بازرگانییە دەستبەجێکانەوە، فێرخواز فێری دا‌هێنان و چارەسەر و پلانڕێژیی بوون بۆ پاشەڕۆژ. بەم شێویە فێرخوازان بوون بە فریادڕەسی پاشەڕۆژ.
وەک فنلندییەکان دەڵێن:”ئێمە خاوەنی ئاڵتون نین، وزەی نەوتیشمان نییە، بەڵام فێربوونمان هەیە”
“Teach like Finland” (وەک فنلندا فێربن)، ئەو کتێبەی مامۆستایەکی ئەمەریکیی”تیموثی ووکر” نووسیوێتی، لەسەر ئەزموونی فێربوون لە فنلندەدا، میتۆد و بیری و ئامڕازەکانی فێربوون لە فنلندەدا باس دەکات.
پێش چونی ئەم مامۆستایە و هەرچ شاندێکی پەروەردەیی بۆ وڵاتی فنلاندا، واین وێنا دەکرد کە لە وڵاتەدا پەروەردە و فێربوون، شتێکی زۆر سەیر و سەمەرە و دەگمەنی کردووە، کە ڕەنگە لە وڵاتانی دیکەدا چنگ نەکەون لەبەر ئاڵۆزییان، وەک موچەی بەرزی مامۆستاکان؛ تەلار ی قەشەنگ و بەرزی فێرگەکان، یان وەک کۆمەڵە فاکتەرێکی زۆر ئاڵۆز، ئامڕازگەلێکی فێربوونی تایبەت، بەڵام لە کۆتاییدا هەموو شاندەکان بۆیان دەرکەوت، فێربوون لە فنلندەدا زۆر ئاساییە و بەڵکو لە وڵاتنی تر ئەوەندە ئاسانکارییش بۆ نەکراوە، بەڵام میتۆدێکی سەردەمیانەی بۆ دۆزراوەتەوە، کە فێرخواز بێ ئەوەی ماندوو بکرێت، یان بێ ئەوەی مامۆستا و ڕاهێنەران و فێرخوازن تووشی دڵەڕاوکێ و ئالۆزیی بن، زۆر بە ئاسانی دەتوانن لە یەکتریەوە فێربن و سەرکەوتنی گەورە بە دەست بهێنن.
“تیمۆثی ووکر” دوای چەند ساڵێک لە وانەگوتنەوە و فێربوون لە فنلندەدا، بۆی دەرکەوت، کە پەیڕە و پرۆگرامی فێرگەکان بۆ فێربوون و پەروەردە زۆر ئاسان و ساکارە(SIMPLE)، زۆر پەسەندە(Sensible)، سەربەخۆیە(Independent)، خاکەڕاییە(Modest)، خۆشییە(Playful)، بێ دڵەڕاوکێیە(Law-sress)، یەکسانە(Equitbale).
پوختەی پەیڕەو و پرۆگرامی فنلندا:
١/ پەسەندە: پەیڕە و پرۆگرامێکی پڕ لە پشوودانە، ١٥ خولەک پشوو دوای هەرچ وانەیەکی ٤٥ خولەکیی، ئەم پەیڕەو پڕۆگرامە لای فێرخوازان و پەروەردەناسانیش پەسەندکراوە.
٢/ سەربەخۆیە: تا ئاستێکی بەرز فێرخواز لە جوڵەکانی و گفتوگۆکانیدا لەگەڵ مامۆستادا سەربەخۆیە، فێرخوازان پێکەوە بە کۆمەڵ کۆمەڵ تیبپی تایبەتی بۆ خۆیان دروست دەکەن.
٣/ سادە و ساکارە: پەیڕە و پرۆگرامی قورس و تەکنیکی ئاڵۆز و بودجەی بەرز نەکراوە بە مەرج بۆ فێربوون، چونکە لە میانەی پەیڕە و پرۆگرامێکی سادە و ساکارەوە دەتوانرێت ئاستی فێربوونی فێرخواز بەرزبکرێتەوە، بۆیە پەیڕەو و پرۆگرامی خوێندن و پەروەردە لە فنلندەدا، سادە و سکارە.
٤/ شادیی و خۆشییە: منداڵی فنلندیی، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەست دەکات بە خوێندن، بۆ ئەوەی تا ئەو تەمەنە شادمان و دڵخۆش بێت بە یاریکردن و بەزم و ڕەزمی تایبەتی منداڵانەی خۆی. کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا پەیەوەندی بە فێرگەوە دەکات، سێ سەعات بە خوێندن و فێربوونەوە سەرقاڵە، ماوەی پشوو و یاریرکردن لە فێرگەدا زۆرە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە هیچ ئەرکێکی فێرگە و فێربوونی بەسەردا نادرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خەریکی یاریکردن و بەزم و ڕەزم و جێبەجێ کردنی حەزەکانی خۆی بێت، ئەمەش پڕ لە شادیی و خۆشییە بۆ منداڵ و فێرخواز.
٥/ نیگەرانیی و دڵەڕاوکێیی نییە: ناو فێرگە و دەروەی فێرگە ئەبێت ژینگەیەکی ئارام بێت بۆ فێرخواز، تا بتوانێت بە خۆشیی بژی، پشوودان و ئارامیی بۆ فێرخواز و مامۆستا زۆر گرنگ و بە بایەخە، بۆیە ئەم پەیڕەو و پڕۆگرامە نیگەرانیی و دڵەڕاوکێیی تیا نییە.
٦/ دادپەروەیی و یەکسانیی: تۆ لە هەرچ کوێیەکی وڵات‌دا دەژیت و دانیشتووی هەرچ ناوچە و گەڕەکێکیت یان لادێیەکیت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە مافی منداڵەکەت بچێتە فێرگە و فێر بێت، ئەمە مافێکی دادپەروەرانە و یەکسانانەیە بۆ هەموو کەس وەک یەک، ئەم پرنسیپە پەڕوەردەییە بە تەواوەتی لە خوێندن و فێربوون و پەروەردەی فنلندەدا جێبەجێ کراوە.
و.جیهاد موحەمەد
بنەمای فێربوون لە فنلندادا، فێرخواز پێویستە بجوڵێت و یاری بکات و لە ناو پۆلدا قسە بکات و بدوێت، پەیڕەو و پرۆگرامی فێرگەی فنلندیی ئاسانکاریی کردووە بۆ ڕێزگرتن لە جوڵەی منداڵ، وەڵامدەرەوەی جوڵە خۆڕسکیەکانی منداڵە بە زەوینەخۆشکردن بۆ جوڵەکانی و یاریکردن و گفتوگۆ و گەڕانی سەربەخۆ لە گۆڕەپانی فێرگەدا و دەربڕین و گوزارشت لە هەست و نەستی خۆی بەرمابەر بە فێربوون و مامۆستا و فێرگە و بەڕێوەبەرێتیی فێرگە.
ئەم بنەمای فێربوونە، کە خۆی لە یاریکردن و جوڵە و گفتوگۆی سەربەستانەی فێرخوازدا دەبینێتەوە، کۆمپانیای«Angry Birds» کە کۆمپانیایەکی فنلندیە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە یارییەکان بە شێوازێکی زانستیانە و کۆمەڵایەتیانە و سەرچڵیانەی منداڵ کە ئەو پەڕی خۆشیی پێ دەگەیەنن،وەرزانە و ساڵانە ئامادە بکات و داهێنانی نوێی تیادا بکات.
ئەم ئاراستەکردنە، ئەم جۆرە لە فێربوون، ئەم جۆرە لە بنەمای خۆشیدان بە فێرخواز، کاریگەریی ئەرێنیی گەیاندووە و فێرخوازەکان گەیشتوون بە پلەی زۆر بەرزی فێربوون.
بەردوام ڕێنمایی و ئامۆژگاریی و ئاگادارییەکان دەگاتەوە بە بەڕیوەبەری فێرگە، دەربارەی گفتوگۆی فێرخوازان و هەست و نەستیان و داواکاریەکانیان و خواستەکانیان.
فێرخواز:
١/ مەرج نییە هەموو شت لە تەمەنێکی زوودا فێربێت. ئەرکی مامۆسا و ڕاهێنەر پاراستنی هەوڵ و خواستەکانێتی بۆ فێربوون هەتا خودی خۆی گەورە دەبێت و دەتوانێت تایبەتمەندێتی خۆی دیاربکات و چی گونجاوە بۆی ئەوە بکات.
٢/ گوێگرتن لە هەموو ڕا و بۆچوونەکانی. هاندانی بۆ دۆزینەوەی کێشەکانی خودی خۆی و چارەسەرکردنی لە لایەن خودی خۆیەوە.
٣/ نیشاندان و دەرخستنی بەهرە و کارامەییە تایبەتە بەرزەکانی لە فێرخوازانی دیکە.
مامۆستا:
١/ ئەبێت ئەرکی مامۆستایەتیی و وانەبێژیی سوک و ئاسان بکرێت. فشاری زۆری وانەبێژیی و قورسکردن لەسەری توانای داهێنانی مامۆستایەتیی کەم دەکاتەوە، هەروەها پەیوەندیەکانی لەگەڵ فێرخوازدا لاواز دەکات.
٢/ مامۆسا دەبێت کەمترین قسە بکات. پۆلی نموونەیی و فێرگەی نموونەیی ئەو پۆل و فێرگەیەیە، کە فێرخواز سەربەستانە گوزارشت لە هەموو ڕا و بۆچوونێکی خۆی دەکات و لەگەڵ یەکترییدا بەو پەڕی ئازادیەوە گفتوگۆ دەکەن، زیاتر لەوەی لەگەڵ مامۆستادا گفتوگۆ بکەن(ئەمە فەلسەفەی جۆن دێوی بوو) بۆ فێربوون و پەروەردەی نوێ.
٣/ بڕوا و متمانەی پێ بدە، هەروەها دەسەڵاتی فراوانی پێ بدە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژانەی، بێ ئەوەی پێویست بکات بگەڕێتەوە بۆ لای بەڕێوەبەر و ئیدارەی فێرگە.
پەیڕەو و پرۆگرام:
١/ پەیڕەو و پرۆگرام ئاسان بێت بۆ جێبەجێکردن، چەقبەستێت لەسەر کارامەیی و بەهرە کۆمەلایەتیی و ئیدارییەکان، جیاوازیی تاک و تاکگەریی نێوان فێرخوازەکان قبووڵ بکات.
٢/ هەموو پەیڕە و و پرۆگرامێک دەبێت بە جۆرێک داڕێژرابێت، هەموو جۆرەکانی خۆشیی و خۆشەویستیی تیادا مسۆگەر کرابێت.
٣/ پەیڕەو و پرۆگارم، دەبێت بە جۆرێک بێت، خولی کێبڕکێ و هەوڵەکانی فێرخوازن بۆ گەیشتن بە پلەی بەرزی کۆمەلایەتیی و فێرگەیی تیادا مسۆگەر کرابیت.
«كين روبنسون»ی گەورە ڕاوێژکاری بەریتانیی و یەکێک لە ڕابەرە گەورەکانی فێربوون و پەروەردەی بەریتانیی، کە خاوەنی زۆرترین گوتاری بە ناوبانگ و کۆڕ و کۆبوونەوە دیارەکانە لەسەر فێربوون و پەروەردە، دەربارەی فێرگەی داهێنەرانە و پێشکەوتوو لە جیهاندا، دەڵێت: ئەگەر لێم بپرسن کام دەوڵەت لە دنیادا توانیوێتی باشترین و پێشکەوتووترین فێرگەی هەبێت بۆ فێربوون و پەروەردە، دەڵێم دەوڵەتی فنلاندا.
جیهاد موحەمەد/ نەرویج
١٧/٤/٢٠١٩
روداوەکانی سودان، شۆرشە یا ڕاپەرینی جەماوەری؟!! … ڕێبوار عارف
چوار مانگە بزوتنەوەیەکی نارەزایەتی خەلکی سەرکوتکراوی سودان بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر هاتوونەتە مەیدان و جەماورێکی فراوان لەخەلکی کریکار‌و زەحمەتکیش ولاوان و ژنان تیدا بەشدارە دژ بەودەسەلاتە ستەمگەرە میلیتاریستیە ئیسلامیەی دوێنی عمر بەشیرو ئەمڕۆی هەمان حکومەتی کاتی. لەمبارەوە دەتوانین بڵین کە بزوتنەوەی ژنان و برزوتنەوەی کریکاری دەوریکی کاریگەریان هەبوو لە پاشەکشە پێکردنەکانی تائیستەی ئەم دەسەلاتەدا. لەئیستەدا کار گەشتووە بەوەی کە دوابەدوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکەوانان زیندان کراون وهەروەها زیاتر لە 100 کەس گیانیان لە دەستداوەو 500 کەیش بریندارکراون، ئیتر سەنگەری ڕاوەستانەوەی خەلک فراوانیەکی زیاتری بەخۆیەوە بینیوەو تا سەرئەنجام یاخیبوونی مەدەنی دەستی پێ‌کرد کە (تجمع المهنین السودانینن) سەرپەرشتی ناڕەزایەتیەکان دەکات. تا ئەوکاتەی کە ئەنجومەنی سەربازی سودان کەخۆی وەک جێنیشینی عومەر بەشیر ناساندوە، دەسەڵاتەکەی ڕادەستی حکومەتێکی مەدەنی بکات…تائیرە ڕۆشنە بەدەر لەوەی کە ئایندەی ئەم جولانەوەیە بەچی دەگات، خواست ودواکانی ئەو خەلکە بەشمەینەتە بەرهەقەو بەدلنیای جیگەی پشگیری کردن و داکوکی کردنی هەموو ئازادیخواز‌و سوسیالیستیکە!
بەلام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە هەندێک لە لێکدانەوەکانی هاوری یان، ئەم راپەرینە جەماوەریەی سودان، بە شۆرش لە قەلەم دەدەن، کە بەهەموو جیاوازیەکانیشیەوە هیشتا بازنەی ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی تینەپەرانەدووە. هێشتا چینی کرێکار لە ڕووی سیاسیەوە بە ئاسۆی سوسیالیستی خۆی چەکدارنەبووە. هیشتا تەحزوبی سیاسی وچینایەتی لاوازەو لەئاستی پێویستدا نیە. هێشتا کۆی پێشرەویەکانی بزوتنەوەی کریکاری وبزوتنەوەی ژنان نەک نەیتوانیووە وەک ئەلتەرناتیڤیک خۆی بناسینیت، بەلکو ئاماژەکانی تائیستە ئەم ئەگەرەی کەمرەنگترکردوەتەوە. هەربۆیە ئەم جولانەوەیە لەئیستەدا لەئاستیکدایە کە هەرکەسێکی چەپ وسوسالیست پشگیری لە داخوازیەکانی بکات لە چوارچیوەی ڕاپەرنێکی جەماوەریدا، نەک ئەوەی کە هەندێ لە هاوری یان خەریکن بەرگی شۆرشیان بەبەردا دەکەن و بە لیدانی شەیپۆری شۆڕش مزگێنی ئایندەیەکی بەرابەرخوازانە بەخەلکی بدەن. کە بەدلنیایەوە دوکەلی ئەم بانگەشە وەهمیە پیش هەموو کەس ولایەنیک دوکەلەکەی دەچێتە چاوی سوسیالیستەکان و بزوتنەوەی سوسیالیستی باجەکەی دەدات!
بۆیە دەلیم هاوری محسین کریم ئەمە شۆرش نیە!
ئێستە بابینەوە سەر هۆکاری نووسینی ئەم بابەتە لەلایەن منەوە، کە لەڕاستیدا ڕاوەستانیکە لەسەر هەڵوێست و لیکدانەوەی یەکێک لەو هاوری کۆمۆنیستانەی کە چەندین دەهەیە لەریزی پێشەوەی بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستاندایە کە ئەویش هاوری محسین کریمە. بەلی هاوری ناوبراو، دواین وتاری خۆی تەرخان کردوە بۆ هەلوێست وەرگرتنێک لەپەیوەند بە راپەرینە جەماوەریەکەی سودان و وەک شۆرشێک لەقەلەمی دەدات. لەمبارەشەوە لە نووسیکیدا بە ناوی (سودان و ئایندەی شۆڕشێک کە بەڕێکەوتوە!) کە تەنیا 32 دێرە بەلام 32 جار وشەی شوڕش وشوڕشگێری تیدا بەکارهێناوەو کۆی هەولەکانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان کردوە کە بەخوێنەر بڵێ ئەوەی کە ئەمڕۆژانە لە سودان دەیبینین، ئەوە شوڕشە. بۆیە تەواوی فاکت ولیکدانەوەکانی لەسەر ئەو دۆخە تەنیا بەمەبەستی شەرعیەتدانی بەرپا بوونی شۆرشە. نەمویست زۆر بچمە نیو فاکت و پەرەگرافەکانی هاورێوە، چونکە کۆی گشتی وتارەکەی بە نەفەس و میتۆدی پەرپا بوونی شورش لەسودانا نووسیوە. بۆیە ئەوەی لێرەدا مەبەستمە هەلوێستەکردنیکە لەسەر بەکارهێنانی تێرمی شوڕش بۆ ڕووداوەکانی ئەمرۆژانەی سودان.
بەر لەهەرشتێک جێگەی خۆیەتی ئەو پرسیارە لەخۆمان بکەین کە ئایا بەلای سوسیالیسیت و کۆمۆنیستەکانەوە بە چ رووداو هاتنەمەیدانیک دەلین شۆرش؟!َ دیارە ئەم باسە جێگەی تیارامانیکی جدیەو ناکرێت ئاسان بازی بەسەردابدەین، چونکە باسەکە بەهەلە بەکارهێنانی زاروەیەک یان چەمکێکی سیاسی نیە. بەلکو لە راستدا لە میژووی بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا زۆرجار ئەم زاراوەیە بووەتە هەوێنی ئاراستەو رونگەی جیاواز لە نیو حزبەکان کە نەک تەنیا ئەنجامگیری نەخوازراوی لێکەوتوتەوە، بەلکو تەنانەت هەندیک جار لێکترازانی ریزی حزبە کۆمۆنیستەکانیشی بەدوای خۆیدا هێناوە. ئاخەر دواجار چارەنووسی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی بە ئەنجامدانی شۆڕشەوە گرێدرا. بە دەربرینێک ئەوە شۆرشە کە مامانی هەموو خەونەکانی ئەم بزوتنەوەیەو گورینی هاوکیشە چینایەتیەکانی کۆمەلگایە، بۆیە جێگەی خۆیەتی فۆکۆسی باسەکە لەسەر ئەوە ڕاگرین کە ئایا ئەمەی لە سودان ڕوودەدات شۆرشە یانا ؟!
هاوری محسین لەو باسەدا تەواوی فاکت و لیکدانەوەکانی خۆی بۆ ئەو ئەنجامگیریە تەرخان دەکات کە پیمان بڵی ئەوەی لە سودان ڕوودەدات شۆڕشە. ئایا کۆمۆنیستەکان بە هەموو هەیەجان و قەرەبالخی و نارەزایەتیەکی جەماوەری دەلین شۆرش؟ ئایا شۆرش بۆ کۆمۆنیستەکان بە مانای پاراستن ودابینکردنی بەرژەوەندیەکی چینایەتی زیاتر هیچی تر هەیە؟! دیارە کۆمۆنیستەکان ئەرکیانەو دەبیت لە هەموو جولانەوەیەکی ڕادیکالِ و لەهەموو خەباتێکی جەماوەری و راپەرینێکدا بەشداری بکەن و مۆری خۆیان بدەن لە رووداوەکان، بەبی ئەوەی کە ئەو ڕووداوانە ئیلزامەن وەک شۆڕش لەقەلەم بدرین. بەلام ئەمە پێچەوانەکەشی دروستە، کەهەر جولانەوەو راپەرینیک ئامادەی و حزوری سیاسی چینی کریکار تیدا بالادەست نەبوو هاوکات رابەرانی ئەم بزوتنەوەیە نەبوونە سیمبولی کەسایەتیە ناسراوەکانی ئەو بزوتنەوەیەو جلەوی دۆخەکەیان لەدەستدا نەبوو. جولانەوەیەک کە کۆمۆنیستەکان نەتوانن تیدا مۆری خۆیان بدەن لە ئالوگۆرەکان بە ئاسۆیەکی رۆشنەوە دەخالەتگەری سیاسی ونەخشەو پیلانی هەنگاو بەهەنگاوی بۆ دانەریژن کە بەدلنیای زۆریکیان لە جەرگەی کیشمەکیش و رووداوکاندا دینەپیشەوە، ئەوا ناتوانین بەو جولانەوەیە بلین شۆرش! هەربۆیە کاتیک کە کرێکارانی کۆمۆنیست باس لە شۆڕش دەکەن بەواتای باسکردنە لە نزیک بوونەوەی دەسەلاتی سیاسی خۆیان لەڕێگەی شوراکانەوە. چونکە گەلێک رووداو راپەرینیشمان بینی کە “شۆڕش’’ و “شۆڕشگێڕیە’’تیەکانیان بووتە هەوێنی خولقاندنی تراژیای گەورەترو زیاتر بۆ کریکاران زەحمەکیشان، کە نموونەی بالایان “شۆڕشی جمهوری ئیسلامی ئیرانە” کە بەدلنیای کرێکاری کۆمۆنیست دەبیت بەلیبروانەترین شێواز هەلویست بگرن لەبەرامبەر بەو جۆره شۆڕش و شۆڕشگێڕیەتیە.
بەبڕوای من بەکارهێنانی تەرمنلۆژی شوڕش بۆ کۆمۆنیستەکان دەربینیکی ئارەزومەندانەنیە، بەقەد ئەوەی کە ئایا چەندە لە ئامادەکاریەکانی کۆی بارودۆخ و ئامادەی چینی کریکاری لە رووی عەینی و زهنیەوە دلنیاین و خۆمان لە بنیادنانی ئەو دۆخەدا دەبینینەوە… هەر بۆیە کاتیک کە باسی شۆرش دەکەین دیارە مەبەستمان شورشێکە کە ئاو بە ئاشی بەرژوەندیەکانی چینی کریکار‌و زۆربەی هەرە زۆری خەلکی زەحمەتکیشی کۆمەلگا دەکات. بۆیە لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەوەی ئەمرۆ لە سودان دا روودەدات شایستەی ئەوەیە کە بە شۆرش ناوزەد بکریت، ئایا بەکردەوە ئەمە شوڕشێکە بۆ تێکشکاندنی ئەو قلشتە چینایەیتیەو لەناوبردنی ستەم و چەوسانەوەی چینایەتی؟!
((بۆ کرێکارانی کۆمۆنیست شۆڕش به واتای ڕاپه‌ڕینی چینی کریکار دێت به مه‌به‌ستی به‌کرده‌وه ده‌رهێنانی سه‌راپای ئه‌م گۆڕانکاریه مه‌زنه کۆمه‌ڵایه‌تیه. خه‌بات له‌پێناو ئازادی، یه‌کسانی و حکومه‌تی کرێکاری. ئه‌گه‌ر کرێکار بێته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه، ئه‌بێ له پێناوی ئه‌م ئامانجه‌دا بێت.
ئه‌بێ به وێنه‌ی ڕابه‌ری ڕزگاری ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بێته مه‌یدان. سه‌رده‌می په‌لکێشکردنی کرێکاران به شوێن ئه‌م و ئه‌ودا به‌سه‌رچووه. ڕه‌وتی کۆمۆنیستی له نێو ده‌روونی چینی کرێکاردا ئامانجی خۆی به‌وه داناوه که کرێکاران بۆ ئه‌م ئاسۆیه ئاماده بکات و جووڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی کرێکاران له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئه‌نجامدانی شۆڕشی کرێکاریدا ڕێکبخات)).
بەلام ئایا بەراستی ئەوەی کە ئەمرۆ لە شەقامی سودانا بەدی دەکرێت هەولێکە بۆ ئایندەیەکی باشتری چینی کریکار‌و بۆ ڕێکخستنی شۆڕشی کرێکاری، یان بەکردەوە ئەم ناوزەدکردنەی راپەین و جواندنی بە شۆرش دەتوانێت لە رۆژگاریکدا نائومیدیەکی گەورەترەو زیانبار بۆ خەلکی کرێکار‌و زەحمەکیش بینیتە پیشەوە. کە بەبروای من ئیمە لەوەها هەلویستیک بەرپرسیارین و دەبیت بە وریاییەکی زۆرەوە مامەلە لەگەل دۆخەکەدا بکەین و لەهەولی لیکدانەوە ئاراستەکردنیدا بین. نا‌بێت ئەوە فەرامۆش بکەین کە تەنیا کاتیک باسکردن لە بوونی شۆرش دروستە کە چینی کرێکار له‌ژێر ئاڵای سەربەخۆی خۆیدا بە ئامانجیکی شۆڕشگیرانە ڕێکخرابێت و ئاسۆ‌و ئامانجەکانی شۆرشی بەلاوە دیار‌و ڕۆشن بێت. ئاخەر لەم سالانەی رابردودا کەم نەبوون ئەو کۆمۆنیستانەی کە بەهاتوهاوارەکانی سوریا، لیبیا، میسر، تونس، ئیران و تەنانەت بە رووداوەکانی 17 شوباتیشیان دەگوت شۆرش، بەلام ئەنجامەکانیمان بینیەوەو دەزانین هەندیک لەم رووداو راپەرینانە چەند بزوتنەوەی کریکاری وسوسیالیستی پاشەکشە پیکرد. بۆیە چاوەرانی کردن لەوەی کە کۆمۆنیست و سوسیالیستەکان لەمبارەوە ووردبینیەکی تەواو بەخەرج بدەن، ئەو هەلویستەیە کە دەتوانیت وەهمی کۆمەلگا لەهەر هاتنەمەیدانیک رۆشنتر بکاتەوەو هيوادار تري بكات نەك نائوميدەوارتر!
چۆن بتوانین کۆنتڕۆڵی دڵەڕاوکێمان بکەین ؟ … شوانە حسن ابوبکر
ئەگەر لە بیری تەندروستی خۆتان دان و بەراستی
خۆتان خۆش دەوێ دەبێت هەوڵ بدەن هەرچی دڵەراوکێیە لە خۆتانی دوور بخەنەوە چونکە زیانێکی
زۆر بە لەش و دەروونتان دەگەیەنێت.
بە گوێرەی سەرچاوە زانستییەکان دڵەراوکێ
دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی ببێت و تەنانەت بەرگری لەشیشی لاواز
بێت لەبەرامبەر نەخۆشییەکان.
ئەو کەسانەی کە لە ژیانیاندا هەست بە دڵەڕاوکێی
زیاتر دەکەن و هەڵبەز و دابەزی دەروونییان هەیە، زیاتر تووشی نەخۆشی دەبن و لەوانەشە
ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاتر بێت. بە چەند چالاکییەکی ساکار دەتوانن بەرەنگاریی
دڵەراوکێ ببنەوە و تەندروستی خۆتان بپارێزن.
وەرزش کردن: ئەو جۆرە وەرزشانەی کە سووک
و درێژخایەنن کاریگەرییەکی زۆریان بۆ کەمکردنەوەی دڵەراوکێ و نارەحەتە دەروونییەکان
هەیە. هەڵاتن و بایسکلسواری لە باشترین جۆرەکانی وەرزشن. بەو جۆرە وەرزشانە هۆرمۆنی
دڵەراوکێ کەم دەبێتەوە و بەرگریی دڵ و سوڕی خوێن زیاد دەبێت.
مێدێتێیشن:زانست سەلماندوویەتی کە تەکنیکەکانی
مێدێتێیشن کاریگەرییەکی زۆریان بۆسەر ئارامکردنەوەی دەمارەکانی مێشک هەیە. ماسوولکەکان
دەحەسێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ هەست بە خۆشحاڵی و لەشسووکی بکات.
شووێنێکی ئارام بۆ خۆتان بدۆزنەوە: هێمنی
و ئارامی دەرمانێکی کاریگەرە بۆ بنبڕکردنی دڵەراوکێ، چونکە دەمارەکانی مێشک لە دۆخێکی
ئارام‌دا زیاتر هەست بە حەسانەوە دەکەن، هاوکات هەستەکانی مرۆڤیش زیاتر خۆیان زیندوو
دەکەنەوە. ئەگەر لە ماڵەکەتان شوێنێکی ئارام هەیە رۆژانە 15 تا 30 خولەک تیایدا پشوو بدەن. تەنانەت لە شارە گەورەکان
دەتوانن شوێنێکی ئارام بۆ خۆتان بدۆزنەوە. مۆزەخانەکان، کتێبخانەکان، مزگەوت و کڵێسا‌کان
نموونەیەکن لە شوێنی ئارام کە دەتوانن سودیان لیوەربگرن.
گەڕان بەنێو سروشتدا: پسپۆڕانی هۆڵندی بەو
ئەنجامە گەیشتوون کە رەنگی سەوز شادی دەبەخشێت و دەروون ئارام دەکاتەوە. توێژینەوەکە
سەلماندوویەتی ئەو کەسانەی کە لە ماڵەکانیان حەوشێکی خۆشیان هەیە و بە دار و سەوزایی
رازێندراوەتەوە یان ماڵەکانیان لە تەنیشت پارکەوەیە و هەوایەکی پاکتر هەڵدەمژن سەلامەتترن و دەروونیشیان
ئارامترە. ئەوانەی لەوە بێبەشن دەتوانن زووزوو سەردانی پارکەکان بکەن.
حەسانەوەی رۆژانە: رۆژانە کاتێک تەرخان
بکەن بۆ ئەوەی بە ئارامی پشوو بدەن و رووح و لەشتان بحەسێننەوە. هەوڵ بدەن کاتی حەسانەوەی
خۆتان بە چوونە نێو شوێنی قەرەباڵغ پڕ مەکەنەوە، چونکە حەسانەوە و پشوودانی پێویست
لە هەموو شتێک باشترە بۆ ئارامبوونەوەی مرۆڤ.
پشوودانێکی چالاک: رووح و لەش پێویستی بە
پشوودانە. ئەو کەسانەی بە درێژایی رۆژ لەپشت مێز دانیشتوون، ماسوولکەکانیان دەگیرێت
و ئاستی هۆرمۆنی دڵەراوکێ لە خوێنیاندا دەگاتە ئاستێکی زۆر بەرز. لەوکاتەدا رۆیشتن
بە پێ لە کەشێکی ئارام‌دا دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەش بۆ چالاکیی نوێ زیاتر خۆی ئامادە
بکات.
خەوتن بەڕادەی گونجاو: ئاستی پێوسیتیی مرۆڤ
بە خەو بە گوێرەی تەمەن و تایبەتمەندییەکانی تر دەگۆڕدرێت. بەڵام پێویستە مرۆڤ بەگوێرەی
گونجاو بخەوێت چونکە مرۆڤ کاتێک نوستووە دڵەراوکێی کەم دەبێتەوە. ژووری نووستن دەبێت
تەنها بۆ نوستن بێت نەک بۆ مەبەستی تر.
لەکارکردنی زۆر دوور بکەونەوە: کاری زۆر
و درێژخایەن مرۆڤ هیلاک دەکات. زۆرێک لە پیاوان بە تەواوی بە پیشەکانیان گرێ دراون
و خۆیان بەو پیشەیەوە پێناسە دەکەن کە ئەنجامی دەدەن و چاوەڕوانییەکی زۆریان لەخۆیان
هەیە. ئەو چاوەڕوانییە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کورت ئەرێنی بێت بەڵام لە درێژخایەندا
بە خراپ بەسەریاندا دەشکێتەوە و کاریگەریی خراپ لەسەر دەروون و لەشیان بەجێدێڵێت.
خواردنی تەندروست بخۆن: خواردنی تەندروست
لە دڵەڕاوکێ دوورتان دەخاتەوە. قەڵەویی دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ زیاتر نیگەران بێت
و دواتر دڵەراوکێی لێبکەوێتەوە. لە خواردنە خێراکان دوور بکەونەوە. توێژینەوەیەکی
15 ساڵەی ئەمریکی دەریخستووە کە قەڵەویی و شەکرە پێوەندیی راستەوخۆیان بە خواردنە خێراکانەوە
هەیە.
گەڕان و خۆشی: ئەو چالاکییانە بکەن کە دڵتان
پێی خۆش دەبێت. سەردانی هاوڕێییان لە دڵەڕاوکێ دوورتان دەخاتەوە و پاڵەپەستۆ دەروونییەکاننتان
ناهێڵێت.
بەشداری لە کێبرکێ و پاڵەوانییەتییەکان:
یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی دڵەراوکێ بەشداری لە کێبرکێ و پاڵەوانییەتییەکانە کە
مرۆڤ لەو کاتەدا زیاتر هەسەت بە هەڵبەز و دابەزی دەروونی دەکات. ئەوانەی دڵەراوکێیان
هەیە دەبێت لێی دوور بکەونەوە.
شوانە حسن ابوبکر
خوێن_بەخشین … د. دیندار فازڵ
هه‌ر جارێك چه‌ند بڕی خوێن وه‌رده‌گیرێت؟
له هه‌ر خوێن وه‌رگرتنێك ته‌نیا بڕی (470 مل) له خوێن وه‌رده‌گیرێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 13% قه‌باره‌ی خوێن.
خوێن بەخشین هیچ زیانێکی نیە
ئەوکەسەیکەخوێندەبەخشێت پێویستەئەمخاڵانەیتێدابێت
١/ تەمەنی لەنێوان ١٧٦٦ ساڵان بێت.
٢/ نا‌بێت تای ھەبێت.
٣/ دەبێت #لێدانیدڵ و فشاری خوێنی ئاسایی بێت.
٤/ نا‌بێت ھیچ #نەخۆشییەکیگوازراوەی ھەبێت بەھۆی خوێنەوە .
٥/ نا‌بێت #بەڕۆژوو بێت لەو کاتەدا.
٦/ نا‌بێت ھیچ کام لە دەرمانە #خوێنشلکەرەوەکان بەکار بھێنێت ، لەوانە : ئەسپرین.
٧/ گەر ئافرەت بوو ، نا‌بێت #دووگیان بێت.
٨/ دەبێت ڕێژەی #ھیمۆگڵۆبین لە نێردا ١٣,٥ گرام و لە مێدا ١٢,٥ گرام بێت..
سوودەكانى خوێنبەخشين
خوێن بەخشین تەنھا سودی بۆ ئەو کەسە نیە کە خوێنەکە وەردەگرێت بەڵکو سودێکی یەکجار زۆری بۆ ئەو کەسەش ھەیە کە خوێنەکە دەبەخشێت لەوانە
١. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی_دڵ:
خوێن بەخشین یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە ڕێگای کەمکردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا و ڕێگری‌کردن لە ڕەقبوونی خوێن بەرەکان.
٢. نوێکردنەوەی خڕۆکە سورەکانی خوێن:
کەمبوونەوەی خوێن بەهۆی خوێن بەخشینەوە وادەکات ئێسك خڕۆکەی نوێ دروستبکات.
٣. باشتربوونی سوڕی خوێن:
لەکاتی خوێن بەخشیندا خەستی خوێن کەمدەبێتەوە و پلازمای خوێن نوێ دەبێتەوە و سوڕی خوێن لە جەستەدا چالاك دەبێت.
٤. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە:
ئاسن لە خڕۆکە سورەکاندا بە هیمۆگڵۆبینەوە دەنوسێت و ئۆکسجین هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ هەموو بەشەکانی جەستە، بەڵام کاتێك ڕێژەی ئاسن لە خوێندا زۆر بێت و بە هیمۆگڵۆبینەوە نەلکێت ئەوکات دەبێتە هۆی دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی لە خوێندا و خوێن بەخشین ڕێژەی ئاسنی زیادە لە خوێندا کەمدەکاتەوە بۆیە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە….
٥- ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤیکی تر.
٦. کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسنی زیانەخش و چەوری زیادە.
Dr : dindar fazil badily
نامه‌كانی ئیشق .. 19 … سه‌ردار جاف
هه‌موو به‌یانییه‌ك
65 – به‌یانیت وه‌ك گوڵه به‌یبون و ناخت جوان ، به‌یانیت شیرین و هه‌نار ڕه‌نگ، هێشتان له ته‌زیووی زمستان خاو نه‌بووینه‌ته‌وه سه‌وزایی دۆراندۆرمان خۆیمان به سه‌ردا باده‌دا، سه‌ما و له‌نجه‌كانی ناز و فه‌نتازیانواندنی خۆ ده‌كا، ئه‌زیش له نێو ئه‌و گه‌ڵا و دره‌خته دره‌نگ وه‌خته‌ی به‌هارییا په‌نجه تووته‌م ده‌ستی له ملی قامكه تووته‌ت نه‌كردووه، له ته‌نگه‌ی هورمزی ماڵه‌كه‌مدا كه‌شتیگه‌لی تیرهه‌ڵگری برژانگه‌كانت ئاراسته كردووم، شه‌ماڵ پرچت به سه‌ر سۆمای نیگاكانم ده‌فڕێنێ و بۆمبه‌كانت دڵم شه‌كه‌ت و ماندوو ده‌كا، ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده‌ی ئیشق له‌م ته‌نگه‌وه تێناپه‌ڕن و ڕاگیراون، تۆ ئه‌و تیشكه‌ی له هه‌ڵاتنه‌وه ناو ماڵی جه‌سته‌م ڕۆشن ده‌كه‌یه‌وه و ئه‌و گه‌مارۆ سه‌خته‌ی سه‌ر ئیشق لا ده‌به‌ی، بازاڕی دڵم ته‌نها قه‌د و قامه‌ت و دڵی تۆی ده‌ویِ، ئێواران چراتۆڕێكم له‌و دیو مینای په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه جێ دێڵی و ڕۆحت ده‌كه‌یه ته‌رزه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانمان، هاكه له مه‌جمه‌ری كولیته‌ی ئیشقتا بوویمه ڕه‌ژوو….. 27 / 5
66 – به‌یانیت پڕ بریسكه و تیشكی خۆر و شه‌ونم، به‌یانییه‌كه سی و چوار جاران زه‌نگی مۆبیله‌كه‌م دامده‌خورپێنێ ، هه‌ر زه‌نگێكیش حه‌وت ترپه‌ی دڵم له حه‌وزی ئاوه ڕوون و مه‌نگه‌كانی بناری سه‌فین مه‌له ده‌دكا، ئه‌م به‌یانییه دیمه‌نێكی ناوازه‌یه له شه‌ققه‌ی باڵی فریشته ده‌چێ، له شه‌وێكی به هه‌شتی هاوێر بووم و حۆرییه‌ژنێك ده‌سله‌ملانێی دوای دابڕانم بوو، شۆخه‌ژنێكی جه‌مسه‌ری باكوور له ئه‌سكیمۆ ده‌چێ، ته‌داره‌ك و شه‌ده به‌ستوو، ژووانێ هه‌ر هه‌مووی بۆنی میسك و عه‌نبه‌ر ده‌دا، گوڵپرژێن و شانێلباران، خۆشتر و بۆندارتر له ساته نائاگاییه‌كان و توانه‌وه، شڵه‌قانی دونیای كپ و خامۆشی بوو، له سزای ماچه‌كانی ئه‌و نائاگاییه تووڕ دراوی بووین و هه‌ر له سه‌ر بنجی خۆمان ڕوواینه‌وه، له سێبه‌ری باغی ئیره‌م ته‌حریمیانكردین، ئیدی ئه‌و حورییه ژنه به‌ر له من ته‌رحیلی قه‌سری گرتییه‌وه، ئه‌وێشیان لێ كردینه كه‌ركووك ، ئۆخه‌ی كه هاتمه‌وه و پێت ئاشنا بوویمه‌وه ….. 26 / 5
67 – به‌یانیت وه‌ك نافوره پڕ قه‌ڵبه‌زه‌كانی هه‌ولێر جوان، ئه‌م به‌یانییه دڵم په‌یوه‌ستی زه‌نگێ بووه، هه‌موو سه‌ره كاتژمێرێ وه‌ڕسبوونم له خۆ جاڕده‌دا، زه‌نگێ نوقمی ئافاتی خه‌مم ده‌كا ڕووه‌و مه‌رگ ڕاپێچم ده‌كا، بیركردنه‌وه‌كانم له به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی مه‌ڵاس ده‌درێ له ته‌نهاییدا ده‌یاننوسمه‌وه ، زه‌نگێكی پچڕپچڕ خاو خاو و له سه‌ره خۆ دووری تۆ و هێماكانی دابڕان لێ ده‌دا، تۆ ده‌بیه وه‌هم و له خه‌یاڵدانی پوچما ده‌بییه ڕابردوو ، رابردوویه‌ك پڕ له شیرینیی رابردوویه‌ك ناسڕێته‌وه و ڕۆژگاره‌كانی به جوانی له هزردا بیر ده‌كرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه تاڵی و ناخم زێوار زێوار ده‌كه‌ن، له ساته‌وه‌ختی پێچانه‌وه‌ی توێشه‌به‌ره‌ی سه‌فه‌رم به‌ره‌و مه‌نزلێ كه ته‌نها دڵم له‌وێ واڵا ده‌بێ هه‌نگاوه‌كانم ده‌كرۆژم با چیدی نه‌مخۆن و بیری سه‌نتڕاڵ نه‌كه‌نه‌وه، تۆ هه‌ر ده‌بییه‌وه ئه‌و زه‌نگه گورج و گۆڵه‌ی به‌ر دییه‌كانم به‌ر ناده‌ی، ترپه‌ی دڵیش به جۆش و خرۆشتر ده‌جه‌نگی بۆ له بیركردنی رابردوو، لێ تازه تازه لێم ده‌بییه ساوایه‌كی هاوێر بووی نووكه، جاڕدانی پێكگه‌یشتنمان هه‌ر نه‌درا داڕان ئیشق ده‌كا به خه‌مۆكی، له خه‌ڵوه‌تی تۆ په‌رستیدا زه‌نگی دڵم ده‌بێته چه‌ند پارچه ملوانكه‌یه‌كی ڕه‌ش و سه‌راپا باڵاپۆشم ده‌كا، زه‌نگێ بۆ كڕنوش و زه‌نگێكیش بۆ ماچه‌كانی لێوه‌كانمان، له ئێستا وه من و دڵم و زه‌نگ بووینه سێ هاوڕێی هه‌تا هه‌تایی و ئه‌به‌دییه‌تی ئیشقێ كه ئیتر نایه‌ته‌وه هه‌رگیز …..29 / 5 .
68 – باوه‌شی ئه‌م به‌یانییه پڕه له سۆز و ئه‌وین، نها دڵنیا بووم له هه‌ناو و دڵتا ده‌ژیم، مێشكم پڕن له تۆ له بۆن و ڕه‌نگ و ده‌نگی تۆ، له كوێوه به سمكۆ بڵێم من ئه‌گه‌رچی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هیشك نابێ زاخاوم خاڵی نابێته‌وه لێ كه‌شتی زه‌مه‌ن ده‌ڕوا و وه‌ستانی نییه تا ژیان نوزه‌ی ڕۆشنایی هه‌بێ ئه‌و نامانه هه‌ر ده‌بن، هه‌ناسه‌ی خۆ ده‌ده‌ن، ده‌نگه‌كان زۆرن و خۆ له نامه‌كان ده‌بیننه‌وه، چۆن ده‌توانم و كۆڵنه‌ده‌م بیگه‌یه‌نمه هاوژینی ئیشقی بێ یه‌كگه‌یشتن به‌رده‌وامی مه‌م و زینی وڵاتی منه نامانه‌وێ چیرۆكێكی دی ئه‌فسانه بین، ئه‌گه‌ر ئیشقم بێ بۆنی تۆ بێ ژینم ده‌وه‌ستێ، له‌ره‌ی ده‌نگت مۆزیكێكی هێمن و ئارام سێبووری ده‌به‌خشێ، ده‌مویست تا شه‌به‌ق به دیار وشه‌كانته‌وه ئیشكگر بم ، ئه‌م جاردانه كه‌سانێ دركی كردووه ، كه بڵێ ده‌ستم لێ شۆردی و خۆ له پێخه‌ف لوول ده‌م، بۆ ناسكی ده‌نگت درۆكانم باڵیان گرت و به باڵای ئه‌و ڕێ دووره‌ی مۆبیله‌كه‌ی ته‌نیوم بكه‌ومه جاڕدان، بشێ ئه‌و ڕۆ1ه بێت و چیدی نامه‌كانم بۆ نادیار نه‌ڕوا، ئه‌و ده‌م زێتر له نێزو دێری وشه‌كانم ده‌توێمه‌وه و بانگی هاوژینی جاڕده‌ده‌م با خه‌ڵكیش هه‌ر بڵێن مه‌یگه‌یه‌نه هاوژینی، ئیدی تۆیش حاڵی به ئیشقم به كوێ ڕا گه‌یشتووه و له كوێ له‌نگه‌ری خستووه …………. گوڵه‌كه‌م له گوڵ گوڵتر. 30 /5 .
69 – ئه‌م به‌یانییه هه‌ور سه‌مات بۆ ده‌كا، دره‌خت و لك و پۆپه‌كان پرچی خۆیانت بۆ دا‌دێنن، با ئاوازێكی نه‌رم نه‌رم ده‌چڕێ، شه‌و كڕنوشته‌واو بوونی خۆی ده‌با، خۆر به‌ر ده‌رگای خۆشه‌ویستیمان ماچ ده‌كا..
شیرینه‌كه‌م …… به‌یانییه‌كه نوسینه‌كان تك تك ئه‌شكی لێ ده‌چۆڕێ ، ئه‌مه دوایین نامه‌ی ئاشقانه‌ی نێو كتێبه خنجیلانه‌كه‌ته، لاپه‌ڕه‌كانی ناوی تۆیان له كۆڵناوه و به سه‌رپشتی هزرما هه‌نگاو ده‌نێ و ڕێ ده‌بڕێ، له بیره‌وه‌رییه‌كانی چركه به چركه‌ی نامه‌كان تۆ بووی به ئه‌و گوڵه نێرگزه جاڕه‌ی هه‌میشه به‌هارت داده‌هێنا، ئیدی نامه‌كان ته‌نها له سیره‌ی چاوه‌كانت ده‌بن و ناترازێن، ئه‌وا وشه‌كان سه‌ر له نوێ له ناخه‌وه به‌ره‌و به‌ر دیدی سۆما تاو ده‌ده‌ن، ئه‌وینێكت باراندووه كوژانه‌وه‌ی مه‌حاڵه، سه‌فه‌رێكه و هه‌میشه به‌ڕێوه‌م ئه‌گه‌ر بۆ جه‌مسه‌ری ته‌واو ئه‌وسه‌ری باكووریش بێ ڕۆشنایی سۆمام به باڵای تۆوه گرێ دراوه، ئیدی هه‌موو سپێدانێ نامه‌كانم له ته‌ك تیشكیخۆر و شنه و كزه بای سارد و كڕێوه و له سه‌ر په‌ڕه زه‌رده‌كانی گه‌ڵا پێت ده‌گه‌ن، ژیانێكی نوێت نوسییه‌وه به ئاوا بوونی تۆ ژینم ته‌واو ده‌بێ ئه‌و نوسینه هه‌ر ده‌گه‌ن و مه‌حاڵه مه‌ره‌كه‌بی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هیشك بكا، ئه‌وه ئیشقێكه سات دواس سات كڵپه ده‌سێنێ….
له‌مه‌و دوا به‌ر له‌وه‌ی تۆ نامه‌كان ببینی به ته‌ڕبوونی ماچه‌وه ئۆغریان پێده‌كه‌م ئه‌و ده‌مانه‌یش له به‌ر دیدی تۆ له سه‌ر كوڵمه‌كانت ڕاده‌كشێن و بیری ئه‌م ڕۆژانه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌رگای واڵ و سایت و ڕۆژنامه‌كان نابینن، ته‌نها ده‌خزێنه ئامێزته‌وه گه‌رمیان دابێنه با بێكه‌سیان پێوه نه‌لكێ وه‌ك من و تۆ ته‌په‌تۆزی غوربه‌تیان لێ نه‌نیشێ ، ئه‌وانه حه‌سره‌ت و كه‌فوكوڵی شه‌ونخونیمن، ئه‌وانه زه‌رده‌په‌ڕی پاییزمن، ئه‌وانه هه‌ناسه‌ی ئیشقمن، وه‌ك ته‌رزه ده‌بارێن و لێوه سڕ و له‌رز و جوانه ڕتوشكراوه‌كانت ماچ ده‌كه‌ن، وشه‌گه‌لێكن به منیشه‌وه خۆشیان ده‌وێی لێت دانابڕێن، تۆ هه‌ر ئه‌و گوڵه‌ی كه د‌ڵێم له وێنه‌ت نییه، هیچ شۆخه ژنێك به جوانی و سه‌لاری و ناخی پاك و گه‌وره‌یی تۆ ناگه‌ن نا……… 31 / 5
سه‌ردار جاف
ئه‌ڵمانیا
هـــایــکۆ … سمکۆ ئەحمەد رەشید
۱
،لە گیرفانی تەمەن کەوت
بوو بەردی حەسرەتی دڵ ـ
.مندالیی
۲
،گڕکانی زەمینی عومرە
فووی زەمەن دایدەمرکێنێ ـ
. گەنجیی
۳
، شەقام نییە
دەریای رەشە راکشاوە ـ
.راڤەی پیریی
٤
،شوێن پێی ـ با ـ ی هەڵگرت
گەییە سێبەری مەزاری پرچت ـ
.پەنجەی خەیاڵم
٥
،رەفەی برسێتی
تەپ و تۆزی پەشیمانی ـ
. کتێبی بوون
٦
،لە ناو ئاپۆڕەی ماتەمبارانا
بە چاوەکانیا دەیناسمەوە ـ
. دایکی شــــــــەهیــــد
۷
،نیشتیمانی من
ترۆپکی دادپەروەرییەـ
.سەرەی ئاودەستی مزگەوتەکان
٨
،بە یەک پشت
بە یەکتری دەگەنەوە ـ
.مرۆڤ و مێشوولە
۹
،بۆنی هەناوی مرۆڤی بۆ چوو
هێڵنجیدا ، رشایەوە ـ
.زێراب
۱۰
،سەرابی تەمەن
هەموو رۆژێک دەیبینم ـ
.خەونی فڕیــن
۱۱
،لە قاروون دەوڵەمەند ترم
سەرڕێژە لە هەناسەی سارد ـ
.گەنجینەکەم
۱۲
،دەسڕێژی خۆرەتاو
دیواری تاریکی دەبڕێت ـ
.سروودێکی سەر باڵ سپی
۱۳
،پێڵاوەکان بە ڕەنگی سوور
ژیان بە رەش بۆیە دەکات ـ
.کیژۆڵەیەکی بۆیاغچی
۱٤
،تەپۆڵکەیەکی لمینە ئەڤرێست
بەژنی شکۆی بەرزترەـ
.شەهیدی خاک
بانگه‌وازی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بڵاو کرایه‌وه
مەنووچێهر جیهانی ـ یاسا و رێساکان و بانگه‌وازی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م به‌ستێنه له بواری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له لایه‌ن نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ بڵاو کرایه‌وه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به پێی رێککه‌وتننامه‌ی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی و بیسراو و بینراوی ئێران، شاره‌وانیی ئیسفه‌هان و دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی، سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئوگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌پێی مه‌رجه‌کان و یاسا و رێساکانی خواره‌وه له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا به‌رهه‌مه له‌به‌ر چاوگیراوه‌کان به‌پێی فێرکراوه‌گه‌لی بیر و باوه‌ڕی، ئه‌خلاقی باش، شێوازی ژیان، رێزگرتن له دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه و هاوتوێژه‌کان، جۆش و خرۆش و شادی، هیوا و باوه‌ر به‌خۆ بوون، هه‌وڵدان بۆ پێشکه‌وتن، وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت و ئاماده‌بوونی به‌رده‌نگ بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه و پرسه‌کانی دونیای داهاتووه.
ده‌قی ته‌واوی بانگه‌وازی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌یه:
1 ـ ئامانجه‌کانی فێستیڤاڵ
1 ـ 1 ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له بواری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا
1 ـ 2 ره‌خساندنی بوار بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و هاوسه‌نگی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ
1 ـ 3 ره‌خساندنی بوار بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌ندێشه و هاوکاریی کارگێڕانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ، خاوه‌نڕایان و هه‌موو لایه‌نه‌کانی زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنان، بڵاوکردنه‌وه و
بڕه‌وپێدانی پیشه‌گه‌لی فه‌رهه‌نگی
1 ـ 4 هه‌وڵدان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی دزه‌کردنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له رێگای ناساندنی ده‌فرایه‌تییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رمایه‌کانی مرۆڤایه‌تی و فه‌رهه‌نگی
2 ـ به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانی فێستیڤاڵ
2 ـ 1 کێبڕکێی سینەمای نێونه‌ته‌وه‌یی
2 ـ 1 ـ 1 کێبڕکێی فیلم گه‌لی سینەمایی
باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی
باشترین دەرهێنانی فیلمی سینه‌مایی
باشترین فیلمی سینەمایی
باشترین فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشن
خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران
2 ـ 1 ـ 2 کێبڕکێی کورتە فیلمه‌کان
باشترین کورته فیلمی چیرۆکی
باشترین کورته فیلمی ئەنیمەیشن
2 ـ 2 کێبڕکێی سینەمای ئێران
2 ـ 2 ـ 1 کێبڕکێی فیلم گه‌لی سینەمایی
باشترین ئەکتەری فیلمی سینه‌مایی
باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی
باشترین دەرهێنانی فیلمی سینه‌مایی
باشترین فیلمی سینه‌مایی
باشترین فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشن
خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران
2 ـ 2 ـ 2 کێبڕکێی کورتە فیلمه‌کان
باشترین کورته فیلمی چیرۆکی
باشترین کورته فیلمی ئەنیمەیشن
2 ـ 2 ـ 3 کێبڕکێی فیلم گه‌لی درێژی سینەمایی
باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی سینەمایی
باشترین دەرهێنانی فیلمی درێژی سینه‌مایی
باشترین فیلمی درێژی چیرۆکی
2 ـ 2 ـ 4 خه‌ڵاته‌کانی تایبه‌تی ده‌بیری فێستیڤاڵ
2 ـ 3 خه‌ڵاتی سیفژ
ده‌سته‌یه‌کی دادوه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی پێکهاتوو له (ناوبژیوانێکی ئێرانی و دوو ناوبژیوانی بیانی) ناسێندراو له لایه‌ن رێکخراوەی “سیفژ” واتە (رێکخراوەی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان) خه‌ڵاتی سه‌ره‌کیی ئه‌م رێکخراوه جیهانیه به باشترین فیلمی درێژی فێستیڤاڵ پێشکه‌ش ده‌که‌ن. ئه‌م خه‌ڵاته به بۆچوون و بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ران، به ده‌رهێنه‌ر و یا به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌که پێشکه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سته‌یه یه‌ک دیپلۆمای شانازی به یه‌ک کورته فیلم یا ئه‌نیمه‌یشێنی کورت ده‌به‌خشن.
2 ـ 4 خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌م به‌شه‌دا گرووپێکی دادوه‌ری، پێکهاتوو له منداڵان و مێرمنداڵانی و بیانی که له لایه‌ن نووسینگه‌ی فێستیڤاڵه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به باشترین فیلمی سینه‌مایی ئه‌م به‌شه “پەپوولەی زێڕین” پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
2 ـ 5 خه‌ڵاتی تایبه‌تی زاون قۆکاسیان
له‌م به‌شه‌دا گرووپێکی دادوه‌ری، پێکهاتوو له ره‌خنه‌گران، چالاکانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و سینه‌ماکارانی ئیسفه‌هان که له لایه‌ن نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ له پارێزگای ئیسفه‌هان هه‌ڵده‌بژێردرێن، به باشترین فیلم له به‌شی سینه‌مای ئێران ئه‌م خه‌ڵاته پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
2 ـ 6 خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران
له‌م به‌شه‌دا گرووپێکی دادوه‌ری پێکهاتوو له منداڵان و گرووپێکی دادوه‌ری پێکهاتوو له
مێرمنداڵان که له لایه‌ن نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ له پارێزگای ئیسفه‌هان هه‌ڵده‌بژێردرێن، به باشترین فیلمی سینه‌مایی ده‌سته‌ی به‌رده‌نگی خۆیان خەڵاتی “پەپوولەی زێڕین” پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
2 ـ 7 نمایشه تایبه‌ته‌کان
3 ـ ناوبژیوانی
4 ـ یاسا و رێساکانی فێستیڤاڵ
5 ـ ناردنی فیلم بۆ فێستیڤاڵ
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی “عەلیڕەزا تابێش” و بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوه‌ندی سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ، بەشی “کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی هونەریی سینەما” و هەروەها بەشی “رێزلێنان و بیرئانین” بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ لە سینەما “نقش جهان”، پەردیسی سینەمایی “چهارباغ”، سینەما “فەلەستین” و سینەما “سێپاهان” لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
“دەریاس و لاشەکان” لە نێوان سەنا و رەخنەدا … کامیار سابیر
ئەم نووسیینە بەسەر دوو بەشدا، لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی رۆمانەکەدا، دابەش دەبێت.
لایەنە نێگەتیڤەکانی رۆمانەکە:-
تەنانەت لە رۆمانی فانتەسییشدا، نووسیین و هەڵێنجانی مانا و مەغزا گرنگن، نەک وشەکاریی، هێنان و بردنی وشە و تێکەڵکردنیان بەسەر یەکتردا. نووسیین هەر ئەوە نییە کە چیی دەڵێی و چییت دەوێ بینووسیت؟ بەڵکو ئەوەیە چۆن دەینووسیت؟ لە هەموو ئەوانەش گرنگتر ئەوەیە کە زمانی رۆمان، دەبێ ئەمانەی تێدابێت:- کۆنکریت و زمانێکی رەوان بێت، کورت و پوخت( concise) بێت، ئاشنا بێت familiar بە جڤاکی خوێندەوار و عەوام، روون و ورد precise بێت، هاوکات فۆرماڵ و بەناء constructive بێت. ئەگەر ئەوەش لەبەرچاو بگرین لە دیدی واڵتەر سکۆتی رۆماننووسی سکۆتلەندییەوە کە بەر لە دوو صەد ساڵ لەمەوبەر پێیوابووە، رۆمان جیاوازیی ئەوەی لەگەڵ کتێبی رۆمانسییدا( شیعر و پەخشان) هەیە کە رووداوەکان دەخاتەوە بەر دید و سەرنج، لەناو ذاکیرەی مرۆڤەکاندا خانەخوێییان پێدەکات و دۆخی مۆدێرنی کۆمەڵگەکان، مانیفێست دەکات. لە کاتێکدا، شیعر و پەخشان، زیاتر لایەنی ئێثێتیکی( جوانناسیی) هەیە و جۆرێک لە ئیفتیتانی شەخصییە.
دەریاس و لاشەکان، رۆمانێکی سیاسیی بەحتە کە بەختیار عەلیی نووسییویەتی، نەدەبووایە ئەو هەموو خورافە شیعریی و پەخشانییەی تێ بئاخێنرایە و ناوەڕۆکە سیاسییەکەی تەجرید بکرێت و بە تێرمی لەطیف Kindred، موجامەلاتی زۆر دوورودرێژ، ئیفتیتانی شەخصیی و ئارگیومێنتی ناپێویست، ناوەڕۆکە سیاسییەکەی، خاڵیی بکرێتەوە یان لای کەم، رستە و دەربڕیینەکان زیوڕێژ نەکرێن، بۆ ئەوەی مەتەڵی مەبەستە سیاسییەکان، بشارێنەوە. گومانی تێدا نییە، نووسەر، رۆماننووسێکی زۆر باشە و تەجروبەی زۆری هەیە، بەڵام واقیع ئەوەیە کە گرفتی لەگەڵ زمانی کوردییدا هەیە. ئەمەش بۆ ئەو ئیگۆ گەورەیەی دەگەڕێتەوە کە درافتی نووسیینەکانی، لای کەم نادات بە چەند گەنجێک بۆی پێدا بچنەوە و هەڵە زۆر و بۆرەکانی بۆ چاک بکەنەوە. چەندیین وشە و تێرمی بەکارهێناوە، لە قاموسی زمانی کوردیی و فەرهەنگە کۆن و نوێکانیشدا بوونیان نییە، ئەصڵەن پێدەچێ هەر لە خەیاڵدانی خۆیدا دروستی کردبن، بەڵام کارەساتەکە ئەوەیە رۆماننووس، زمان‌ناس و لیگویستیک نییە کە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ زماندا بکات.
بەهێزیی زمانی هەر دەقێک لەوەدایە کە وەرگێڕ بتوانێ ناوەڕۆکی ئەو دەقە( تەنانەت ئەگەر پارەگرافێکیش بێت) وەکو خۆی وەربگێڕێت. دیارە تەرجەمەی حەرفیی ناڵێم، بەڵکو کۆنتێکست و مەغزای رستەکان دەبێ وەکو خۆیان وەربگێڕێن. راستییت دەوێ هەرکەسێ ئەم رۆمانە بۆ عەرەبیی یان ئینگلیزیی، یاخود هەر زمانێکی تر وەربگێڕێت، دەبێ بەشێک لە رستەکان بپەڕێنێت، چونکە جگە لە ریتۆریکی وشە تێکەڵکردن، هیچ مەغزا و مانایەک، لە یادەوەریی خوێنەردا، جێناهێڵن؟ هەندێ رستە و پارەگراف هەن، نەک هەر موفید نیین، بەڵکو چۆن پاشوپێشیان بکەیت، مانایەک بە دەستەوە، نادەن؟ نووسەری ئەم رۆمانە، لەوە دەچێت بە رەچەڵەک و نەژاد کورد نەبێت، بەڵکو نەژاد و نەتەوەیەکی تر بێت و فێری کوردیی بووبێت! رۆحی زمانە کوردییەکەی ئەم رۆمانە، ئەوەندە خراپ دارکاریی کراوە، دەبێت جەڕاحێکی زمانەوانیی باش، بۆ زمانێکی تر، تەرجومەی بکات.
ویستت هەر دەقێکی سیاسیی کوردیی ( لێرەدا مەبەست لە وتارێکە یان ئایدیای چەند پارەگرافێک) تاقییبکەیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت بوعدە سیاسییەکەی چەند مەعریفە، فیکر و کولتووری فرە رەهەندی لەپشتەوەیە؟ ئەوە بۆ زمانێکی تر یان چەند زمانێک وەریبگێڕە، ئەوسا خەرابستان و خاکەساریی ئەو دەقە، یان بەهێزیی و شاکاریی ئەو دەقەت لەو بوعدانەوە، بۆ دەردەکەوێت! هەموو پاڵەوان و حیکایەتخوانەکان، صەنعەتی فیکر و تێڕوانیینی نووسەرەکەیە، بەتایبەتیی لە دەقی سیاسیی‌دا( رۆمانی سیاسیی)، لە لا ٣٣دا، لە زمانی دەریاسەوە و بە لێکدانەوەی قسەکانی سەیید بورهان، ئەوە ” حاڵیی بوو کە ژەنراڵ بیلال لە راستییدا هیچ کات روتبەیەکی سەربازیی نەبووە و لەسەردەمی شەڕی گەریلاییدا دژ بە دەوڵەتە داگییرکارەکان، ئازایەتیی و زیرەکییەکی سەربازیی وەهای نواندووە، هەوادارانی بۆ خۆشەویستیی و رێز، نازناوی ژەنراڵیان داوەتێ”. گومانی تێدا نییە ژەنراڵ بیلال، مەبەستی لە شەخصی نەوشیروان موصطەفایە(نم) و دەوڵەتانی داگییرکاریش، مەبەستی لە عێراق و ئێرانە.
لایەنە لوغزاویی و لێڵییەکەی ambiguity ئەو ئارگیومێنت و کۆوتەیشنە ناڵێم، واتە رووکارە ئەدەبییەکەی ناڵێم، بەڵكو مەغزا سیاسییەکەی دەڵێم، تەعبیر لە فیکری سیاسیی نووسەر دەکات کە رێک وەکو ئەیام زەمانی میلیشیاکانی کوردایەتیی لە شاخ، بە شیعری حەماسیی و بە پەخشانی ژێر خێوەتی مەقەڕەکان و خورافاتی شاعیرە سیاسییەکان، بە عێراق و ئێرانیان دەگوت داگییرکار، بەڵام لە ستانداردی جیهانیی و هاوکێشە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکاندا، ئەمە بەس گەندوگووی فیکریی ئەو سیاسیی و رۆشنبییرانەیە کە تەجاوزی عوقدەی نەژادیی و گێرەی کوردایەتییان، نەکردووە. ئەصڵەن ناوەڕۆکی ئەو کۆنتێکستە بۆ فارسیی و عەرەبیی، وەربگێڕێن، جگە لەوەی وەرگێڕەکەی ئەگەر کەمێک عەقڵانیی بێت، داگییرکار هەر لادەبات، بەڵام ئەگەر گوتمان کردی بە المحتل و اشغالگر، ئایا بەڕاستیی کابرای عەرەب و فارس کە رۆمانی نووسەرێکی مەزنی کورد بخوێنێتەوە، چەقەنە بۆ عەقڵ و فیکری سیاسیی لێنادات؟ ئەوە بۆ ئینگلیزیی Occupier هەر مەسخەرەتر، دەردەچێت.
ئەم چەمکی داگییرکارییە تەنیا بۆ داگییرکردنی بەشێک لە کوردستانی عێراق و کوردستانی سوریاوە، لە لایەن دەوڵەوتی تورکیەوە، دروستە. بە دەر لەوە، کۆنتێکستە سیاسیی و مەعریفییەکەی رێک لە ئاوەزی ئەوانە دەچێت، دوای عەمالەتی ریفراندۆمە موخابەراتییەکە کەوتبوون. هەر ئەمەشە، وایکردووە کە نووسەر، لەسەر گەورەتریین حەماقەتی سیاسیی و قەشمەرییاتی کو‌لتووریی ریفراندۆم لە مێژووی سیاسیی کورددا، حەرفێکی فیکریی و سیاسیی، شەدەیەکی مەعریفیی و فەلسەفیی، بۆ گوتن نەبوو.
ئەم رۆمانە سیاسییە، زیاتر جەخت لە ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی عێراق، فۆرمی حکومەت، دەسەڵاتی کوردیی و قۆرغکارییەکانیان دەکاتەوە. یەکێک لە باشتریین رۆمانەکانی نووسەر ئەژمار دەکرێ ئەگەر لە بۆچوونی عەقڵانیی فیکریی و ویژدانیی نووسەرەوە هەڵقوڵابێت. لێرەدا گرنگە ئەوە باس بکرێ کە هیوادارم من هەڵەبم، ئەویش ئەوەیە، خۆزگە قەناعەتی فیکریی و سیاسیی نووسەر بووایە کە سیمبوڵی وەهمەکانی سلێمانیی، ئۆپۆزسیۆن و کاراکتەرە گەورەکانی ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی( ژەنراڵ بیلال ئەشکزاد) شاری ناو رۆمانەکە( کە سلێمانییە)، نەک هەر رەخنەبارانی کردوون، بگرە دارکارییەکی مێژوویی گەورەی مێژووی سیاسیی شاری سلێمانیی و زۆنی ناسیۆنالیزمی( بابانیی و قەڵاچوالانیی ) کردووە. گرفت ئەوەیە، دارکارییەکە نە سیاسییە، نە کولتوورییە، نە مەعریفییە و نە فیکرییە، بەڵکو غوبنی بییرکردنەوە پاسیفیستەکانی نووسەرە. بە پێچەوانەوە، پاڵنەری نووسیینی ئەم رۆمانە کە دوای یەک ساڵ لە مردنی نم، نووسراوە ئەگەر هەمان ئەو مۆتیڤە بێت کە نووسەر لە باس و رووداودا دەینووسی، ئەوە بە باوەڕی من لە کرێدتی رۆمانەکە زۆر کەم دەکاتەوە١ هیوادارم ئەمەی دواییان نەبێت و من تەواو هەڵە بم.
لایەنە پۆزەتیڤەکانی رۆمانەکە
لە زمانی حیکایەتوانەوە، دەسەڵاتی شێخنشیینیی بنەماڵەی بارزانیی، بەمشێوەیە دەدەڵەمێنێت: کوڕە گەورەکەی مەلا موصطەفا( سەردار قەمەرخانیی) گەرچیی گەمژەیەکی نەفام و بێ دەموپل بوو، کردیان بەسەردار بۆ ئەوەی پشتاوپشت و نەوە لە دوای نەوە، سەرۆکایەتیی بۆ نەوەکانی جێبهێڵێت( لا ٧- ٨ ). بەدەر لەوەی رۆماننووس، نازانێت یان خۆی لێ بێ‌ئاگا دەکات کە مەسعود بارزانیی، کوڕە گەورە نەبوو، ئیدریس گەورەتر بوو، چەند کوڕێکی گەورەتریشی هەبوو! پێشتر بە صەفەقاتی نێوان کوردایەتییەکەی بارزانیی و عروبەکەی صەدام، تێرۆر کران. هاوکات، رۆڵی پاوانخوازیی و دەوری خۆئیبرازکردنی مام جەلال( جەنابییان= ئەمیر تەلاران)، لە دوای مردنی قەمەرخانیی، بە زمانێکی سیاسیی کە لێدانە لە ئەدەبییاتی فشەی کوردایەتیی و شۆڕشی میلیشیایی و چەتەگەریی (نوێ و گوڵان)، هاوکات لێدانە لەو ناسیۆنالیزمە بابانییەی بۆ صەدەیەک زیاترە، سلێمانیی کۆتوبەند کردووە، بەمشێوەیە بەیان دەکات( یەکەم کەس بوو، شەڕی چەتەگەریی و گەریلایی، دژ بە دەوڵەت راگەیاند( لا ٨). لێرە بە دواوە، بە باسکردنێکی کورتی بارزانیی و تاڵەبانیی، تەواوی رۆمانەکە لەسەر وەهم و خورافەی ژەنراڵی رۆمانەکە ( نم) کە یەکێکە لە رائیدەکانی ناسیۆنالیزمی بابانیی، هەروەها ئیگۆ پڕ لە وەهم و شۆڕشگێڕییەکانی! سلێمانیی، بنیات دەنێت.
خالید حوسێنیی( ئەفغانیی-ئەمێریکیی)، پێیوایە نووسیینی رۆمان، لە چنیینی زنجییرە درۆیەک دەچێت کە بە حەقیقەتێکی مەزنت، دەگەیەنن. رووداوە خورافیی و خەیاڵییەکانی مێشکی نووسەریش، وێڕای ئەوەی هەزاران درۆ و خورافاتی چنییوە، هەزاران شێر و رێویی تێکەڵ بە ئەندێشە پڕ لە فەنتازییەکانی خۆی کردووە، هاوکات بۆ ئەوەی بەر رقی کادیر و پیاوانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان وحیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان نەکەوێت، ئەمەندەی رووداوەکان، کاراکتەرەکان و مێژووەکانی پاش و پێش، کردوون یان بە ئەنقەست و بەهەوای ئەدەبیی، لە خەیاڵدا دایتاشیون، بۆ ئەوەی هەمیشە بڵێ مەبەست لە سیاسییەکانی کورد، لە شاری سلێمانیی و لە کوردستان نییە. بۆ نموونە سەبارەت بە نم، لا ١٠٥ دا، نووسراوە” شار نوقمی خورافات بووە، ئەشکزاد ئەفسانەیە و بە مردنی ئەویش هەموو شتەکان تێکدەچێت و شۆڕش تۆزی بە بادا دەچێت” لە لا١٠٥ دا درۆیەکی گەورەی ئارکیۆلۆجیی و مێژوویی بەناوی سلێمانییەوە دەکات و تەمەنی بە هەزاران ساڵ دەقەبڵێنێت، ئەمە بۆ ئەوەیە ئەو مەیدانەی رۆمانەکەی تێدا بنیاتنراوە کە سلێمانییە، واقیعەکە بەلایەکی تردا بەرێت و بیجەڕێنێت.
ئەو شتەی رۆشنبییریی (ثقافةی) پێدەگوترێ لە ئێستای سلێمانییدا، نووسەر بە ئەندێشەی خۆی رائیدی بەشێکیەتی و کۆمەڵێ گەنجیش بەناوی چەپ، عەلمانیی و ئەدەبدۆستەوە لە لایەنگرانین، بەشەکەی تریش بە ئەندێشەی رۆماننووس، هەندێ رۆشنبییرن کە لە ئەشکزاد نزیک بوونەوە، بەیعەتیان پێیدا و لە وێنەی ئەرشەد صاحیبدا، تەجەلا و تەعالایان دەکات و بە رۆشنبییری بچووک و لاچەپەک، ئەژماردیان دەکات لا١٥١. لە چەند شوێنی تر، هەیبەتی ئەم جۆرە رۆشنبییرانە دەشکێنێت، گاڵتە بە رۆشنبییری وەکو ئەرشەد صاحیب دەکات و دەڵێ کاری ئەوە بوو تارماییەک دروست بکات و بەرەڵای بکاتە ئەم شارەوە، تارماییەکی بەرەڵاکردبوو کە گرتنەوەی ئەستەم بوو، لا ٢٥٢ . لە پاڵ لێدان لە رۆشنبییرە بچووکە موبایەعەچییەکانی سلێمانییەوە، ناو بەناو دێتەوە سەرلێدان لە وەهم و خورافاتەکانی ژەنراڵ ئەشکزاد( نم). بە رادەیەک ئەم رۆمانە سیاسییە، تەرکیزی لەسەر نم، داناوە، ئەصڵەن هەر دەڵێی بۆ هەجووکردنی ئەو و بزوتنەوەکەی( گۆڕان) نووسراوە.
لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کە بەشێکی بەرچاو لە سیاسیی، نووسەر و کادیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا و ئەوانەی لەو بزوتنەوەیەش وەدەرکەوتوون، بە ئیعجابێکی زۆرەوە، بە حەماس، ئۆخژن و قەناعەتی زۆرەوە، جەخت لە باشیی و گەورەیی ئەم رۆمانە دەکەنەوە. باسی شکاندنی بتە سیاسییەکان و خورافە ئایدیۆلۆژییەکان دەکەن؟ بەڵام ئایا نازانن و عەقڵیان پێی ناشکێ کە ئەم رۆمانە، رێکوڕەوان، پڕ بە پێستی، لێدان لە گۆڕان و ژەنراڵەکەی ( نم) نووسراوە؟ یان پێی دەزانن و خۆیانی لێ نەبان دەکەن؟ هەرکامیان بێت، ناوەڕۆکە سیاسییەکەی ئەم رۆمانە، بەتاڵکردنەوەی سیحری ئەو سیاسییانەیە کە چۆن دەتوانن لە سەردەمی خورافییدا مۆبەکان بجوڵێنن و لە سەردەمی چاڵەکانی واقیع و خەرەندەکانی حەقیقەتیشدا، ئەوە روو دەدات کە شاری ناو رۆمانەکە و خەڵکی شارەکە( سلێمانیی) چۆن دەناڵێنن بە دەست چەتەکانی کوردایەتیی( ئۆریجناڵ و موزەیەفەکەی) و هەموو ئەوانەی بەناوی ئۆپۆزیسیۆنەوە، دەستیان لە پارەی رەیع، چەتەگەرییەکانی نەوت و خۆشگوزەرانیی خۆیان، گی‌یر بوو؟
وێناکردنی خه‌ونێکی له‌بیرنه‌کراو له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ردا -2- …سۆران محه‌مه‌د
به‌شی دووه‌م
*رامبۆو سه‌فه‌ره‌کانی:
رامبۆی هه‌رزه‌کاری سه‌رکێش له 1875دا و له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا واز له شیعر ده‌هێنێت و له‌سه‌فه‌ردا ئازادی ره‌هاو عیشقی راسته‌قینه ده‌بینێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی 14 ساڵانه‌وه هه‌وڵی فێربوونی زمانه‌کانی وه‌ك روسی و عه‌ره‌بی و ئینگکیزیشی ده‌دا، به‌ڵام دایکی جوتیارێکی هه‌ژار بوو، هه‌رگیز پاره‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بیداته رامبۆ تاسه‌فه‌ره‌کانی پێ بکات. جگه له‌مه‌ش نه‌یده‌ویست رامبۆ ئه‌و ڕێگایه بگرێته‌به‌ر، بۆیه جارانێك رامبۆ کتێب و ته‌نانه‌ت سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستیشی فرۆشتووه، ئه‌م عه‌شقه بوو وای لێکرد به پێ به‌سه‌رچیا به‌فرینه‌کانی ئه‌لپ بکه‌وێ بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌کانی، تا له 20/10/1878 جاریکی تر به پێ ده‌که‌وێته ڕێ تاکو ده‌گاته لۆجانو که له‌وێ سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌بێت به‌ره‌و جه‌نه‌واو له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌سکه‌نده‌رییه و له‌وێشه‌وه بۆ قوبرس، تاله ڕێی کارێکی میرییه‌وه که‌مێك له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت و پاشان به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ردا واز له‌و کاره ده‌هێنێ و ده‌چێته‌وه ئه‌سکه‌نده‌رییه‌و له‌وێشه‌وه بۆ عه‌ده‌ن، و پاشان حه‌به‌شه‌و پاشتر به‌هۆی جه‌نگی کۆلۆنیالیزم له ناوچه‌که بیر له‌وه ده‌کاته‌وه ببێته بازرگانی چه‌ك له ناوچه‌کانی حه‌به‌شه‌و و تا له 1891 له‌سه‌ر ئامۆژگاری پزیشك ئاگادارده‌کرێته‌وه که برینی ئه‌ژنۆی راستی مه‌ترسی لێده‌رکرێت و باشتره بگه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا.

هه‌ر 10رۆژ دوای گه‌شتنی به عه‌ده‌ن(هه‌رچه‌نده 45 مانگ تیایدا مایه‌وه)، نامه‌یه‌ك بۆ که‌سوکاری ده‌نێرێت و تیایدا ده‌ڵێت: گه‌ر چه‌ند سه‌د فره‌نکێکم چنگ بکه‌وێت ئه‌وا سه‌فه‌ر ده‌که‌م بۆ زه‌نجه‌بار ده‌ڵێن له‌وێ کار هه‌یه،هه‌روه‌ها له باره‌ی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ئه‌وروپیی ره‌گه‌زه‌کانی ناو عه‌ده‌ن ئه‌و له 14/4/1885دا له نامه‌یه‌کدا ده‌نووسێت: “سه‌باره‌ت ئه‌وروپییه‌کان ته‌نیا چه‌ند کارمه‌ندێکی ده‌به‌نگی لێ ده‌ژی که سه‌رقاڵی بازرگانین و هه‌موو پاره‌کانیان له بلیارد دا سه‌رف ده‌که‌ن”.
لای رامبۆ سه‌فه‌ر جۆرێکه له دۆزینه‌وه‌کان، هه‌روه‌ك چۆن لای هه‌ندێك ئه‌و به‌س شاعیر نه‌بوو به‌ڵکو فه‌یله‌سوفیش بوو، بۆیه ئه‌و له ماوه‌ی کورتی ژیانیداو له زۆر بۆنه‌و کاتی جیاوازدا زۆر شوێنی جیهان گه‌ڕاوه له‌وانه: ئیندۆنوسیا، هۆڵه‌ندا ئه‌ڵمانیا، جاکرتا، میسر، حه‌به‌شه، زه‌نجه‌بار،، یه‌مه‌ن، سوید، قوبرس، سویسرا…
* شیعری: خەونێکی زستان
لە زستاندا سەفەر دەکەین لەناو
فارگۆنێکی پەمەیی کوشن شین.
ئێمە باش دەبین، هێلانەی ماچێکی شێت چاوەڕوانە،
لە هەر گۆشەیەک.
.
تۆ چاوت دادەخەیت تا لە پەنجەرەکەوە نەبینیت،
سێبەری ڕوگرژی ئێوارێ،
وەڕینی ئەو وەحشانە، بە ڕەو تێدەپەڕن بە لاماندا
هی گورگە رەشەکان و خێوە رەشەکان.
.
پاشان هەست بە روومەتت دەکەیت
زۆر توند ختوکەی دێ
ماچێکی بچوك وەك جاڵجۆڵەکەیەکی شێت
بەسەر روومەتا را بکات.
.
ئەنجا دەڵێیت: بیگرە!” سەرت شۆڕکەوە
– وئێمەش بەکاوەخۆ
لە دووی ئەو بونەوەرە دەگەڕێین
– هێندە دوور سەفەری کردووە…
- وێنه‌کانی ناوه‌وه‌ی سه‌فه‌ر:
گه‌ر جارێکی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لێدوانێکی زیاتر ده‌رباره‌ی چه‌مکی سه‌فه‌ر لای خودی ئارسه‌ر رامبۆ (20 ئۆكتۆبه‌ر 1854 – 10 نۆڤه‌مبه‌ر 1891) له ژێر رۆشنایی ده‌قی (خه‌ونێکی زستان)دا، ئه‌وا پێویستمان به لێدوانێکی زیاتره، زیاتر رۆچوون به وێنه‌کانی ناوه‌وه‌ی ناخی شاعیردا، وه‌ك چۆن له به‌شی یه‌که‌مدا زیاتر له‌سه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌ی شیعره‌که و زاراوه‌و وێنه شیعرییه‌کان دواین، ئه‌وا ئێستا جێی خۆیه‌تی ماف به لایه‌نه نابه‌رجه‌سته‌که‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره بده‌ین، که له ئاماژه شاراوه‌کانی ده‌قه‌وه لێی تێده‌گه‌ین.. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ده‌ست به‌م باسه بکه‌ین ده‌بێت بپرسین ئایا سه‌فه‌ر خۆشه یان ناخۆش؟ ئایا بێهیوایی ده‌به‌خشێ یان هیوابوون؟ ئایا هه‌ڵهاتنی رامبۆ له ئێواره‌یه‌کی ساردی ئۆکتۆبه‌ردا هه‌ڵهاتن نییه له خودی ترس و نیگه‌رانی و دووباره‌بوونه‌وه‌کانی رۆتینی ژیانی خودی خۆی؟ بۆ گه‌یشتنه دنیا تازه‌کان و جێهێشتنی نوستالیژیاو هه‌موو شێوازه‌کانی ملکه‌چیی؟ ئایا چاوداخستن له نه‌بینینی هه‌موو دیمه‌نه قێزه‌ونه‌کان؛ ئازایه‌تی و جورئه‌تی سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره دوایینه‌هاتوه‌کانی شاعیر نین؟ که پێش ئه‌وه‌ی له واقیع هه‌ڵبێت له نه‌ستی خۆی هه‌ڵدێ که باکراوندێکی پڕ حه‌سره‌ت و ئه‌فسانه‌و پڕ دێ‌و و درنج و ده‌سته‌مۆییه، ده‌مه‌وێ وته‌ی هاوڕێکه‌م بهێنمه‌وه له‌مباره‌دا که گوتی:
شاعیره‌کان به رامبۆشه‌وه به‌شێك له شیعره‌کانیان له وڕێنه‌یه‌کی بێ مانا زیاتر هیچی تر نییه، که تایبه‌ته ته‌نیا به خۆیان، به‌ڵێ هه‌رواش بلیمه‌تیی زه‌مه‌نێکه، سه‌رده‌مێکه، ساتگه‌لێکه که دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاسته‌مه. رامبۆ خۆی له‌وته‌یه‌کدا نه‌فره‌ت له بێهوایی ده‌کات و ده‌ڵێت: تینی بێهیوایی پاڵم پیوه‌ده‌نێت رووبه‌رووی هه‌موو شتێك ببمه‌وه؛ سروشت، شته‌کان، خودی خۆشم، ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌وانه بدڕێنم.

به‌ڵێ راسته سه‌فه‌ر هه‌رچه‌نده ناخۆش بێت به‌ڵام لای رامبۆ خۆش و هیوا به‌خشه چونکه ده‌یگه‌یه‌ننه دنیا تازه‌کان، به‌ڵێ ئه‌و خه‌مه‌کانی جێده‌هێڵێت و دایانده‌نێ و له‌گه‌ڵ خۆیدا نایانبات بۆ سه‌فه‌ر، بۆیه چاو ده‌نوقێنێ له بینینی رابردووه تاڵه‌کان و ئه‌زمونه گورچكبڕه‌کان، که‌واته ئه‌و یه‌که‌مجار ده‌یه‌وێت له نه‌ستی ره‌شی خۆی هه‌ڵبێت، بۆیه ئاوڕ بۆ مه‌رگه‌ساته‌کان ناداته‌وه، ئایا سه‌فه‌ر جێهێشتنی شوێنه به‌ره‌و ناشوێن؟ یان به‌س هه‌ڵهاتنه له بوته‌کانی باوك و مولازم موحسینه‌کان و ده‌سه‌ڵات؟ یاخود گه‌ڕانه به دوای نوێبوونه‌وه‌و تازه‌گه‌ریدا له بینین و تێگه‌شتن و ئه‌زموونکردنی ژیانێکی جیاواز؟ گه‌شتن به واقیعی قه‌ناعه‌ته‌کان و ئه‌و خولگانه‌ی شاعیر به دوایاندا ده‌گه‌ڕێت و ئاسووده‌یی و ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی پێده‌به‌خشن، گرنگیش نییه له حاڵه‌تی نه بینینه‌وه‌کاندا با هه‌ر گه‌ڕان به‌رده‌وام بێت تاکو ئه‌و ساتانه‌ی شاره خامۆشه‌کان و توله‌ڕێ کوێره‌وه‌بووه‌کان دواتۆماری هه‌ناسه‌کانی شاعیری تیا ده‌نووسنه‌وه، خۆ یاسای گه‌ردوون و ته‌نه‌کان ی ناویشی هه‌ر له گه‌ڕان و جوڵه‌ی به‌رده‌وامدان و ئاکام وزه‌یه‌کی ئه‌رێنی لێ‌دروست ده‌بێت.
رامبۆ ره‌نگه سه‌ره‌تا ویستبێتی سه‌فه‌ری ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێرایانه تاقیبکاته‌وه که خه‌ڵکانێك به‌کاریده‌هێنن، بۆیه سه‌ره‌تا له دیمه‌ن و ره‌نگ و په‌نجه‌ره‌و کوشنه‌کانی ورد ده‌بێته‌وه، پاشان ئاویزانی ده‌کات به خه‌ونێکی خۆیه‌وه تیایدا، چه‌ند خۆشه مرۆڤ هاوڕێیه‌کی هه‌بێت له‌ناویدا هه‌مان بۆچوون و قه‌ناعه‌ت و شێوازه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ویان هه‌بێت.
ره‌نگه جیاوازی نێوان وێنه شیعرییه‌کان و وێنه فۆتۆگرافییه‌کنیش هه‌ر له‌و خاڵه‌دا چڕ بێته‌وه که وێنه‌ی فۆتۆگرافی توانای نیشاندانی وێنه نابه‌رجه‌سته‌کانی ناخ و هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌کانی شاعیری نییه، به‌ڵێ ئارسه‌ر رامبۆ ئه‌م شیعره‌ی له‌یه‌که‌م ساڵی شاعیرێتیدا نووسیوه، به‌لام ئه‌مه وه‌ك حه‌زو خولیای هه‌میشه‌یی شاعیر مایه‌وه تا کۆچی دواییشی کرد، سه‌فه‌ر به‌ره‌و دنیا نه‌بینراوو نه‌زانراوه‌کان، ره‌نگه له وێدا هیوایه‌ك خۆی مه‌ڵاس دابێت ، ئه‌و نه‌زانراوه‌ی به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت بیدۆزێته‌وه، بۆیه له‌م ده‌قه‌دا وێڕای هه‌موو نشێوه‌کانی سه‌فه‌ر به‌ڵام رامبۆ زۆر دڵخۆشه‌و هه‌وڵده‌دات په‌رده‌یه‌کی نوێی شانوی ژیان لابدات و رابردووه تاڵه‌کان تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ی گوایا نه‌مانپرسیوه هۆی چییه که چه‌ند مێشك فراوانن ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌ڕیده‌ن و به‌رکه‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ که‌لته‌ره جیاوازه‌کان و ئاسۆی بیر‌و ئه‌زموونیان فراوانتر ده‌کات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی نازانن ته‌نانه‌ت له واقیعی شاره‌کانی دراوسێیاندا چی ده‌گوزه‌رێت!
یاخیبوونێکی جوان و بێده‌نگ ڕێگا به رامبۆ نادات هه‌ر ماوه‌ی سێ مانگ له‌سه‌ر یه‌ك له جێیه‌ك بمێنێته‌وه‌و ره‌نگی قه‌وزه له نیگای بنیشێت، خۆ ژیانیش زۆر کورته‌و جیهانیش زۆر به‌رفراوانه، ئایا ئێمه چی و کوێمان بینیوه؟ دانیشتن و سه‌رله‌قاندن بۆ حوکمێکی کۆنی به‌ستوو ته‌نیا عه‌قڵی به‌ستوو و مرۆڤی کۆنه‌خوازو پاشکه‌وتوو به‌رهه‌م دێنێت، که هه‌وڵده‌ده‌ات هه‌موو شته‌کان بخاته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه؛ رازی بێت به هه‌موو قه‌ده‌ره سروشتی و ده‌ستکرده‌کان، رۆڵی وه‌ك مرۆڤ له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی ژیان وه‌لابنێ پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته جیاوازه سه‌رکوتکه‌ره‌کانه‌وه ئه‌و رۆڵه‌یان لێ بسه‌نرێته‌وه، جا هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی باوکسالارییه‌وه بیگره تا عورفی خێڵه‌کی و کولتوور‌و مامۆستا‌و سیسته‌می حوکم و حیزب و ناوچه‌گه‌رێتی و پۆلیس و ئاغا‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان… هتد..که ده‌یانه‌وێت شاعیر ده‌سته‌مۆ بکه‌ن تاکو ببێته تاکێکی گوێ له‌مشتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو به به‌ڵێنه سه‌رابییه‌کانیان، له‌م زۆنه‌دا زۆر رۆشنبیر خۆی له‌ده‌ستده‌دات و توشی دووفاقی ده‌بێت له‌گه‌ڵ تێگه‌شتن و قه‌ناعه‌ته مه‌عریفییه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆیدا، که رۆڵیشی مرد ئه‌وسا هیچ داهێنانێکی راسته‌قینه‌ش نابه‌خشێت و سه‌ره‌نجام وه‌ك ستاره‌یه‌کی له‌کارکه‌وتوو ده‌کوژێته‌وه و هه‌ر خه‌ریکی وڕێنه‌کردنه‌کانی خۆی ده‌بێت.
شیعراندنی ئه‌م دۆخه‌ی سه‌فه‌ر لای شاعیر خودی گرنگیدانه به‌و مانایه‌ی سه‌فه‌ر له‌خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، دڵخۆشییه‌که تیایدا هیواو هه‌وڵ و یاخیبوون و توانا‌و ئیراده‌ی تاك زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر شکست و په‌شیمانبوونه‌وه‌و بێهیواییدا، به‌ڵێ هه‌رچه‌نده له‌مپه‌ریی مادی و شکست و نه‌بوونیی و نامۆبوون له ڕێی سه‌فه‌ره‌کاندابن به‌ڵام ئیراده‌ی بزێوی شاعیر زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موویاندا، هه‌ر به ته‌نیایی و دوور له هه‌موو دۆست و رێنیشانده‌رو کۆمه‌کییکارێك، بایه‌خنه‌دان به به‌های مادی و ملکه‌چنه‌بوونه له به‌رده‌م چیاکانی گیانێکی سه‌رکه‌ش و یاخیدا، ئه‌وا هیچ له‌مپه‌رێك نامێنێته‌وه له‌و سه‌فه‌رانه‌ی بیگێڕێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌کان له سات و شوێنی جیاوازدا له خۆی کۆیانده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌شه شادمانی ئه‌به‌خشێت به‌سه‌فه‌ر لای رامبۆی تازه‌لاو، که دواتر و هه‌ر زوو وازی له شیعرنووسین هێنا، دوای ئه‌وای زانی ئیتر خوێنه‌ره‌کان و ده‌زگا ئه‌ده‌بی و چاپه‌مه‌نییه‌کان ده‌سه‌وسانن له تێگه‌شتنی ئه‌و، له‌بایه‌خدان به دنیا‌و شیعره‌کانی ئه‌و..زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌کانی ئه‌وساو ئێستاش دوای شاعیره ملچرچه‌کانی دیوه‌خانه‌کان ده‌که‌ون و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن، گوێ له ڕیکلامه حیزبییه‌کان ده‌گرن و په‌سه‌ندی ئه‌و شاعیرانه ده‌که‌ن که حیزب وه‌ك پێداویستی ئامێره‌کانی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێ و به‌ره‌نده‌ی کردوون، هه‌روه‌ها شاعیره‌کانیش شیعرنووسینیان کردووه‌ته پیشه‌و به‌هۆیه‌وه موجه‌ی جۆراوجۆری پێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام رامبۆ دوای ئه‌وه‌ش وازی له نووسینی شیعر هێنا به‌ڵام وازی له سه‌فه‌ره‌کانی نه‌هێنا، به‌ڵکو دوورتر‌و زیاتر په‌ره‌ی به‌سه‌فه‌ره‌کانیدا، خودی رامبۆ بوو بووه خاوه‌نی بڕیاری هه‌موو سه‌فه‌ره دوور‌و نزیکه‌کانی ئه‌وساو داهاتووی نه‌ك که‌سێکی تر، هه‌رواش داماڵراو له هه‌موو نیشتیمانێك مادام مرۆڤی تیا به‌ند ده‌کرێت..ئه‌مه‌یه بلیمه‌تی مرۆڤێکی جیاواز که شتانێك ده‌کات که‌سانی تر پێی هه‌ڵنه‌ستاوه، لێره‌شه‌وه سه‌فه‌ره‌کانی رامبۆ شانبه‌شانی شیعره‌کانی ده‌بنه جێی لێوردبوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌نووسان و شیعردۆستان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له‌وساو ئێستاشدا…که‌واته سه‌فه‌ر لای رامبۆ جۆرێك بووه له ره‌فزکردنه‌وه‌و ناڕازیبوون به واقیعی سه‌پێنراو، هه‌میشه گیانی له دوای ئه‌و ره‌هاییه گه‌ڕاوه سه‌ربه‌ستی راسته‌قینه‌یان پێ به‌خشیوه.
پێش مردنی به چه‌ند رۆژێك خوشکه‌که‌ی داوا له قه‌شه ده‌کات سه‌ردانی بکات و دانپیانانی پێش مه‌رگی لێوه‌ربگرێت به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك قه‌شه به ره‌نگێکی هه‌ڵبزرکاوه‌وه ده‌چێته ده‌رێ و به خوشکه‌که‌ی ده‌ڵێت :
براکه‌ت پێویستی به وه‌رگرتنی هیچ دانپیانانیك نیه، ئه‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی بینیومن بڕوایه‌کی قوڵتری هه‌یه.. هه‌رواش له دوا ساته‌کانی ژیانیدا رامبۆ گوتوویه‌تی: ئه‌مڕۆ چیرۆکی دۆزه‌خی خۆمم کۆتایی پێهێنا، ئه‌و دۆزه‌خه کۆنه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌میزاد ده‌رگاکانی کرده‌وه..
به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و په‌رۆش و گڕو تینه نامرێت که له شیعری (هه‌سته‌کان)دا له‌سه‌ره‌تای شاعیرێتیدا ئاماژه‌ی پێده‌دات و تامردن له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی:
به‌ڵام خۆشه‌ویستی بێ کۆتا له ناخمدا بڵند ده‌بێ
ئیتر من ده‌ڕۆم دوور زۆر دوور وه‌ك بۆهیمییه‌ك
ئاوێزان له دوتوێی سروشتا وه‌ك له باوه‌شی ژنێکا
کلۆد جانکۆلاس سه‌باره‌تی ده‌ڵێت: رامبۆ کارێکی له راده‌به‌ده‌ر بوو، دیارده‌یه‌ك بوو پێشتر و دواتر رووی نه‌دایه‌وه، کێیه ئه‌و رامبۆیه‌ی ئه‌م رۆڵانه‌ی بینی. کێیه رامبۆ که ئه‌و شوێنه‌ی له ژیانماندا داگیرکرد؟ ئه‌و ئه‌و گه‌نجه هه‌رزه‌کاره به‌هره‌داره بوو ، ده‌ستی به ئازادییه‌وه گرت، عاشقێک بوو ئه‌و شیعره تازانه‌ی دۆزینییه‌وه‌و هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌کانی فڕێدان به ده‌م با وه، رۆژێکیش پشتی خۆی تێکردن، کاتێك لێیان نا‌ئومێد بوو، که به‌هۆکاری که‌وتنی خه‌ونه‌کانی لێکدانه‌وه‌و ئیدی بۆ دوور سه‌فه‌ری کرد.

سۆران محه‌مه‌د
هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ونی شاره‌كانی ڕه‌نگ … نیهاد جامی
“رامانێک لەدنیای شێوەکاری هونەرمەند عومەر دەروێش”
دنیای شێوەکاری ھونەرمەند عومەر دەروێش، ئامادەبوونەوەی مرۆڤەکانی ناو ژیانە، ئەوە گەڕانەوەیە بۆ دوالیزمەکانی ژیان و مەرگ، ئامادەبوونی ھونەر ونبون دەگۆرێتە سەر نەمریی، ھێزی ژیان گەرانەوەی مانایە بۆ ناو جوانی کوژراو، کوشتن لەھەردوو ئاستی جەستەیی و فیکریەوە، تابلۆی شێوەکاری دەکاتە رووبەرێک بۆ ئەوەی بتوانین ئاسۆیەک لەناو ڕەنگدا بدۆزینەوە، ئەگەر کوشتنی ژن پاساوی کەوت ی بەھای مرۆڤ بێت، ئەوا لەرێگەی فیگوری ژنی کوژراو بەھا بۆ جوانی دەگەرێنێتەوە، لەو کاتەدا رووبەری مەرگ دەگۆرێتە سەر رەنگی شین، شین کە چەندە دەلالەتە بۆ زەوتکردنی ئارەزوی ژیان لەجەستە، لەھەمان کاتدا دەلالەتی ئاو دەبەخشێت، ئەوە پاکیزەی دۆخی ژنبوونە، کە دەچێتەوە سەر پەڵە ھەورێکی ئاسمان، بۆ ئەوەی ئەو رەنگی شین نەبێتە رووبەرێکی ناتەواو، لەبەرزایی ئەودیوی فیگور ئێمە پەڵەی خوێنی ڕژاو دەبینین، ئەگەر رەنگی شین گوزارشت لە شینبونی جەستە و شینگێران بێت بۆ جەستە وەک گەمەیەکی زمانەوانی ووشە لەتەک ئەو ڕەنگەدا، لەھەمان کاتدا دەبێتەوە ئاو و ھەور، ئەوا لەناو رەنگی شین کاتێک سوور دێت، چەندە ئاماژەیە بۆ خوێنی ڕژاو، ھێندەش خوێن وەک گوڵی سوور خۆی دەخاتە ڕوو، بۆیە کوژرانی جوانی لەرێی کاری ھونەریەوە رێگای نادرێت ببێتە یادەوەری لەیادکراو، ھونەرمەندەکەمان دێت دەیکات بە ڕەنگ و لەنێو فیگوری کارەکتەرە کوژراوەکان بەرجەستەی دەکاتەوە.

دەروێش تابلۆ لەڕەنگەوە دەگوازێتەوە بۆ ناو ئازار.. ئازار ئاماژەیەکی زەمەنیە، سلێمانی وەک شوێن و کارەکتەرێکی کە ژنە، لێرە ژن وەک ئاماژەیەکی ژیاری دادەنیشێنێت بۆ وێنەگرتنێک کە بۆ کاروباری رۆژگارێک بە وێنەی شەمسی ناسیومانە، ناسینێک بۆ ساتی ھەنووکە.. ئەوە وەستانی زەمەنە بۆ پاراستنی رۆژگارێک، بەڵام ئەو یادەوەریە لەناو ئێستا درێژ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی سنوری فۆتۆگرافی تیا ببەزێنێت، بەبێ ئەوەی دەستکاری بونیادی زەمەنی بکات، لەڕێی تۆن و ڕەنگ و فیگورەوە.

ئەوەش بەتەنیا لەباو تابلۆیەکدا نامێنێتەوە، بەلام لەفۆرمی جیاواز دەیەوێت مانای تر وەربگرێتەوە، پەیوەندی مرۆڤ و شوێن، نووسینەوەی رەنگە، بۆیە کاتێک شێرکۆ بێکەس دەکاتە وێنەیەکی ئەو مرۆڤە، شێرکۆ دەبێتە شاعیرێک لە ناو نیشتیمان و مەنفیەکی نیشتیمان، ئەوە رامانی دوای مەرگ نیە ھێندەی حەسرەتێ سوتانی ھەڵەبجەیە وەک خاک، دەبێتە دەربەندی پەپولە و عیشقە وەک شاری رەنگ و دەبێتە قەسیدەی ڕەنگدان ئەوە کۆی ئەزمونی شێرکۆ دەبێتە ڕامان لەناو گۆرستانی چراکان، لەم شاری رەنگەی عومەر دەروێشدازۆرن ئەوانەی لەوێن و شێرکۆ لێیان دەروانێت، عەبدولخالق مەعروف و نالی و حاجی قادر و عاشقانی قوربانی و حەمە بچکۆلی بۆیاغچیش چاوەرێیە پێلاوەکانمان لەوێ بۆیاغ بکات، بەلام لەشاری رەنگ کەس پێلاو بۆیاغ ناکات وئەویش دەبێت بە شاعیر‌و عاشقی کچی خانویەکی پرتەقالی دەبێت و خەونی شێرکۆ لەحەسرەتەوە دەکات بە زیندەگیەکی شاعیریانەی ڕەنگدان.
عومەر دەروێش ھونەرمەندێکی خەونبینە بەجوانیەوە، ئەو لەبنەرەتدا ھونەرمەندێکی نێو کێشوەری رەنگە، لەناو جوانیدا رادەمێنێتەوە، بۆیە دۆخێکی سروشتیە کاتێک دەبینین دەیەوێت لەرێی تابلۆوە تەئویلی دەنگی ھونەرمەند تارا جاف بکات، بەلام تێگەیشتن لەدەنگ ھەوڵێکی بێھودەیە، بۆیە ئەویش نایەتە ناو ڕاڤەی مۆسیقاکەیەوە، ھێندەی لەتێگەیشتنی ھونەریەوە دەیەوێت ئەو ڕۆحی برینەی ناو یادەوەری ئیمە لەڕێگەی مۆسیقا‌و دەنگی تاراوە لەتراژیدیای نەتەوە وەک یادەوەری و نائومێدی وەک ئێستای مرۆڤی کوردی وێنا بکات.

مرۆڤ کاتێک شوناسی خۆی گەڕاندەوە بۆ هاوڵاتی کێشوەری جوانی، ئەو کاتە لەترسێک دەژیێت، ترس نیە لەجەستە، ترسە لەزەوتکردنی خەون وکێشوەرەکەی، عومەر دەروێش یەکێکە لەهاوڵاتیەکانی کێشوەری جوانی، بۆیە ترس لە خەون هەڕەشەیە لەشاری ڕەنگ، ئەوەش لەناو یەکێک لەتابلۆکانیدا هەستی پێدەکەین.
له‌پشت كاره‌كته‌رێكه‌وه كه بنمیچێكی سووری له‌مله كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خوێنێكه، شارێك له‌ڕه‌نگ ده‌بینین، ئه‌وه خه‌ونی جوانتركردنی دنیایه، بارستاییه‌كان جه‌سته‌ی نائاسایی نیشان ده‌ده‌ن، جه‌سته ئاساییه‌كان له‌ناو خانوه‌كانی ڕه‌نگدان، ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كان.. له‌كۆلانه‌كان بوونی هه‌یه ئه‌وانیترن، ئه‌وانه‌ی خه‌ونبین ده‌كوژن، خه‌ون بینین به‌م شارانه‌وه بۆ جه‌سته نائاساییه‌كان كه ئاماده‌بوونیان وه‌ك فیگورو كاره‌كته‌ری ترسناك بۆخۆی هه‌ڕه‌شه‌كردنه له خه‌ون وزه‌وتكردنی شاره‌كانی ڕه‌نگ.
لێره‌وه عومه‌ر ده‌روێش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له‌وه وریامان ده‌كاته‌وه، خه‌ونبینین به‌شاره‌كانی ڕه‌نگ سزاكه‌ی مردنه، جه‌للاد كاره‌كته‌رێكه له‌وه ده‌رچووه مرۆڤێك بێت ئه‌و له‌ناو شاره‌گه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدایه، بێ باكانه به‌ناو كۆلان وشاره‌كانمان ده‌سووڕێته‌وه، هه‌یمه‌نه‌ی ناو ژیانی هه‌یه، بۆیه هه‌موو خەونبینیێك به‌ڕه‌نگ، به‌كوشتنی خه‌ونی ڕه‌نگ كۆتایی پێده‌هێنرێت، تاوه‌كو ڕه‌نگه‌كان له‌ناو لافیته‌ی ڕه‌شی سه‌ر دیوار‌و كراسی ڕه‌شی دایكان چڕ بكرێته‌وه، كه نا‌بێت جگه له‌ڕه‌نگی ڕه‌ش خه‌ون به‌هیچ ڕه‌نگێكیتره‌وه ببینین، ئه‌و ڕه‌نگه نادیاره‌ی ناو ئه‌و تابلۆیه ڕه‌ش كه‌بوونی نیه، له‌ڕاستیدا له‌ناخی جه‌سته نائاساییه‌كانه كه له‌ناو سێبه‌رو ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی خۆیان شاردۆته‌وه، ئه‌و شاردنه‌وه‌یه جۆرێك له‌ده‌مامكداری جه‌للاده له‌ناو وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا.

نیهاد جامی/ پۆڵەندا
مەحوی لە بەرەی عوسمانی‌دا … ئارام جەلال
کە سەیری شیعری مەحوی دەکەین، لەناو دیوانەکەیدا روبەڕوی چەند شیعرێکی سەیر دەبینەوە کە تیایدا چۆتە ناو بابەتی سیاسی جیهانیەوە. لە یەکێک لەو شیعرانەدا باس لە ئازایەتی سوپای عوسمانی دەکات لە دژی یۆنانیەکان، له شیعرێکیتریشدا گاڵتە بە سوپای روسیا دەکات کە بەرامبەر یابان تێکشکاون.
پێش ئەوەی بچینە ناو ئەو بابەتەو باسکردن لە جۆری ئەو شەڕانە، دەبێت باس لە میتۆدی ئاینی وەلاء و بەڕاء بکەین. ئەم میتۆدە هێڵی سەرەکی پاڵپشتی ئەم شیعرانەن. مەحوی وەلاء و بەڕاءی بۆ عوسمانیەکان هەبووە. ئەمەش سەرچاوەیەکی ئایینی هەیە، مسوڵمانی راست دەبێت وەلاء و بەڕائی هەبێت بۆ خەلافەتی ئیسلامی. بەدڵنیایی مەحوی خەلافەتی عوسمانی بە خەلافەتێکی راستەقینەی ئیسلامی زانیوە، هەر ئەو بەڕاست زانینەیە مەحوی دەباتە ئەستەمبوڵ بۆ وەرگرتنی خانەقایەک لە سوڵتان، هەر ئەم مزگەوتی خانەقای مەحویەی ئێستەی سلێمانی دیاری سوڵتانە بۆ مەحوی.
دەبێت بزانین وەلاء و بەڕاء چیە؟
واتە تۆ دەبێە دوژمنی خەلافەت و خەلیفەی مسوڵمانان بە دوژمنی خۆت بزانی و دۆستی ئەویش بە دۆستت. هەر ئەم پاڵنەرەیە وا لە مەحوی دەکات لەناو هەموو جەنگێکدا بوونی هەبێ کە گرێ دراوەتەوە بە خەلافەتی عوسمانیەوە.
وەک وتمان مەحوی لە دوو شیعردا دێتە ئەم مەیدانە، بە سەیرکردن لە روداوەکانی ئەو سەردەمە تێدەگەین ئەو شیعرانە بۆ نووسراون.
- جەنگی روسیا و عوسمانی ۱۷٦۸–۱۷۷٤
جەنگەکە لەناو خاکی مەڵدۆڤا و ئۆکراینیاو بولگاریا رودەدات. یۆنانیەکان بەرەیەکی پشتگیری سوپاسی روسیان و بە یۆنانیە هەڵگەڕاوەکان ناو دەبرێن. جەنگێکی پڕ زیان و خوێناوی دەبێت بۆ سوپای عوسمانی. - جەنگی قەرەم ۱۸٥۳ – ۱۸٥٦
لەناو خاکی قەرەم و قەوقاز و دەریای رەش و دەریای بەڵکان رودەدات. یۆنانیەکان بە هەزار سەرباز بەشدارن لە پشتگیری کردنی سوپای روسیا.
عوسمانیەکان دەدۆڕێن و ۱۷٥ هەزار سەربازیان لێدەکوژرێت. - جەنگی روسیا‌و عوسمانی ۱۸۷۷ – ۱۸۷۸
ئەم جەنگەش بەهەمان جەنگەکانی پێشوو سوپای عوسمانی تێکدەشکێت. لەم جەنگەدا سی هەزار شەڕکەری دەکوژرێت و نەوەد هەزار برینداریشی دەبێت.
ئەم سێ جەنگەی سەرەوە ئاسانکاری دەکات بۆ تێگیشتن لە هەستی مەحوی لەم دوو جەنگەی دواتردا کە باسی دەکەین.
- جەنگی یۆنان و عوسمانی ۱۸۹۷
لەم جەنگەدا یۆنانیەکان بەجۆرێک دەشکێن تا ئاستی ئیفلاسبوون و لەدەستدانی چەندین ناوچە لە دورگەی کریت. مەحوی بە شیعرێک باس لەم جەنگە دەکات، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رقەی لەیۆنانیەکان کە لە دوو جەنگدا هاوپەیمانی روسیابوون دژ بە عوسمانی و زیانێکی گەورەیان لێداون. ئەمە هۆکارە بۆ ئەوەی مەحوی بەهیچ جۆرێک بیر لەوە نەکاتەوە کە ئایا جەنگ دژ بە یۆنان چەند مافی عوسمانیەکانە. چاوپۆشی لەو هەموو دەستدرێژیە بکات کە پیاوەکانی سوڵتان عەبدولحەمید لە ژنە یۆنانیەکانیان کرد.
لەم پارچە شیعرەدا ئەو وەلاء و بەڕائەی مەحوی دەبینرێت بۆ دەوڵەتی عوسمانی.
شەخصێکی صاحێب ئەحواڵ پرسی کە ئەی ئەفڵاتون
یۆنانیانی قەومت بۆچی بەدەردی سەگ چوون
ئەو ذوفنونە جوابی داب‌و؛ بەجێیە وابێ
خۆی دایە بەڕ شیهابی ثاقیب کە دێوی مەلعون
باتیل کەموقابیلی حەق وەستا، بەتاڵە ئیشی
گەردی بە بادە خاکێ بێ هەڵپۯێ بە گەردون
خورشیدە موعجیزەی شەرع، ظلوماتە سەفسەتەی پوچ
ئیسلامیان هەموو دین، یۆنانیان هەموو دون
لەم کارەدا تکاکار کێ، حەزرەتی ریسالەت
(لاسیما) تکاگر کێ (ذوالجلال)ی بێ‌چون
فەتح و ظەفەر بەناوی کێ بێ؟ خەلیفەی ئیسلام
(عبدالحمید)ی غازی، سوڵتانی روبعی مەسکون*
واتە:
کەسێک لە ئەفڵاتونی پرسی ئەوە میلەتەکەت بۆ بە دەردی سەگ چوون و تێکشکان،
ئەفڵاتونی هونەرمەندیش گوتی یۆنانیەکان هەردەبوو وایان لێبێت، چوکە یۆنانی وەک شەیتان و جنۆکەن و عوسمانیش وەک نەیزەکی گڕدار، بەواتای ئەو ئایەتەی کە دەڵێت نەیزەکەکان لە ئاسمان دەکشێن لەو کاتەدا جنۆکەکان دەکوژن.
پاشا دەڵێت، یۆنانیەکان ناحەقن (ئەمە لەکاتێکدایە تورکەکان چوون یۆنانیەکانیان داگیرکردووە) و عوسمانی لەسەر حەقەناحەقیش لەگەڵ حەقا دەستبدا ئەوە کاری مایە پووچە
وە دەڵێت مسوڵمانان ئاینێکی ڕونیان هەیەو یۆنانیەکانیش ئاینێکی بێ بەڵگە.
وە لەم شەڕەدا پێغەمبەر نزای بۆ مسوڵمانەکان کردووە لە خواوەندێکی بە توانا، کەواتە بۆیە سەرکەوتون،
وە فەتح و سەرکەوتنی ئەو تکایە بەناوی خەلیفەی غەزاکاری ئیسلام، سوڵتان عبدالحمیدەوە تۆماردەکرێت.
*دیوانی مەحوی ۲٤٥ـــ۲٤٨
- جەنگی روسیا و یابان ۱۹۰٤ – ۱۹۰٥
ئەم جەنگە بە سەرکەوتنی یابان کۆتایی دێت، روسیا زیانێکی گەورەی لێدەکەوێت. ٤٥٤٥ سەربازی دەکوژرێت و ٦۱۰٦ سەربازیشی بەدیل دەگیرێت، جگە لەوەی زیانی گەورە بەر کەشتیگەلەکانی دەکەوێت.
لەم کاتەدا مەحوی دێڕە شیعرێک لەسەر شەڕەکە دەنووسێت، تیایدا دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت بۆ دۆڕان و زیانلێکەوتنی روسیا.
هۆکارەکەشی تەنیا ئەوەیە روسیا لەپێشوتردا چەندین گورزی زیانبەخشی بە سوپای عوسمانی گەیاندووە. مەحویش وەک خۆشەویستیەک بۆ عوسمانی و دڵداکەوتنی لەو ئازارەی بەهۆی ئەو زیانانەوە پێیکەوتووە بە دێڕە شیعرێک هەستی وەلاء و بەڕائی خۆی دووباره دەکاتەوە.
پڕ (سیبریا) بە بێ مەدەدی ذاتی کیبریا
ئەسبابت ئەر هەیە، نیە شایانی ئیعتیبار
واتە؛ ئەگەر خوا یارمەتیت نەدات پڕبە سیبریاش چەک و جبەخانەشت هەبێ هیچ سودێکی نابێ.
لە باوکەوە بۆ کوڕ و برازا: گەمەی بەرژەوەندیەکان لە تارمایی هەرەتەکردنی گەلدا … شاخەوان شۆڕش
تۆماس هۆبز (١٥٨٨-١٦٧٩): مرۆڤ خۆپەرستە و بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆی دەکەوێت. مرۆڤ عەودالی شانازی و لایەنگیری و تۆڵەیە. دەسەڵاتی سەرکوتکەر و باڵا بۆ کۆمەڵگە پێویستە و دڵنیایی بۆ مرۆڤەکان دابین دەکات بۆیە لەسەر مرۆڤەکانە ملکەچی بن. ئەو رێکەوتنە پێویستە.
مەکیاڤیلی (١٤٦٩-١٥٢٧): ئامانج بەکارهێنانی هەر کەرستە و رێگەیەک رەوا دەکات.
لە دیدی ریالیستی کلاسیک‌دا لە ئاستی بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتدا شتێک نییە بەناوی مۆرال، چاکەخوازی یا مافی مرۆڤ، لەسەر دەسەڵاتدارە ئەوەی لەبەرژەوەندی دەوڵەتدایە ئەوە بکات بێ گوێدانە تێگەیشتنی مرۆڤدۆستانە یا لێکدانەوەی مۆرالئامێز.
سەبارەت بە هەردوو دەسەڵاتی زەرد و کەسک ئەو تێگەیشتنە گونجاوی دیاری هەیە، هەرچەندە ئەوەی ئەوان دەیکەن لەبەرژەوەندی بنەماڵە و حزبدا دەیکەن. دیارە ئەوان بەرژەوەندیەکانی وڵات و گشت لە دیدی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە دەبینن. هەردوو دەسەڵاتی بنەماڵەیی کەسک و زەرد وای پیشاندەدەن ئەوان پێداویستی مێژوویین، بۆ کوردستان باشترینن، ئامانجی ئەوان ئامانجی گەلە، بەکورتی لەدیدی سوپێکتیڤی خۆیاندا ئەوەی ئەوان دەیکەن لەبەرژەوەندی گەلدایە. هەر لەو ڕوانگەیەوە پێیانوایە خەڵکی کوردستان قەرزاری ئەوانن.
دەستبەسەرداگرتن و فەرمانرەوایی دەسەڵاتی میلیشیا لەبەرەی کەسک و زەردا لە دوای ڕاپەرینەوە تاکو ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان ڕێکەوتنی ستراتیژی بەهەمان مەنتالی قۆرغ و دەستبەسەرداگرتنی هەردوو زۆن تا ساڵی ٢٠١٣ درێژەی کێشا. دوای درێژکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی بۆ دوو ساڵ و دواتر داواکاری گۆڕینی سیستەم و سەرۆک لە ڕێگەی پەرلەماندا لە ساڵی ٢٠١٥ دا هێلی سوری بنەماڵەی بارزانی راستەوخۆ بەزاند. ئەو هێلە سورەی لە ٩٠ـەکاندا بەهەزاران کەسی کرایە سوتەمەنی. نەمانی مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم و سیستەم گۆڕین و بەهێزکردنی پەرلەمان، واتای لەدەستدانی دەسەڵات و دۆمینانسی ڕامیاری و ئابوری و سەربازیەکانی دەیان ساڵەی بنەماڵەی بارزانی بوو لە ئاستە گرنگ و بەرزەکاندا و لە کۆتایدا دەرئەنجامێکی نادیار بەئەگەری زۆر چارەنوسیان دەبوو. ئێستا ئەوان لەبەردەم ململانێی سەخت و یەکلاکەرەوەی نێوان بەرژەوەندی بنەماڵە و نەیاریانیاندابوون.
ئەوان لەو ڕوانگەیەوە بۆ ڕزگاربوون لەو تەنگژەیە بەبەرنامە پرسی ڕیفەراندۆمیان بۆ بەلاڕێدابردنی پرسە بنچینەیەکە وە وەکو کارتی دەربازبوون هێنایە پێش و سەپاندیان. لە دیموکراسیدا واباوە کێشە و پرسی گوڕانکاری لەسیستەم بەهۆی تەنگژەی رامیاری و ئابوری، لایەنەکان بۆ جۆرێک لە چارەسەری تەنگژەکە دەبەن، نەوەکو نکۆڵی لە تەنگژەکە و خۆ گێلکردن و چون بەرەو ئاقارێكی نامۆ لە شێوەی گرتنەبەری لوتبەرزانەی ڕێچکەی رێفەراندۆم لەسەر چارەنوسی گەل! بنەماڵەی بارزانی پێشتر بۆ زاڵبوون و خۆسەپاندن، بێ یەکودوو پەنایان بردبووە بەر سوپای تورکیا و سوپای ئێراق، ئێستا بۆچی دەبوایە لە لوتکەی دەسەڵاتدا دەستبەرداری دۆمینانسیان بن!؟ لەلایەکیتر چۆن دەکرا مل بۆ هەوڵەکانی گۆڕینی سیستەمی سیاسی کەچکەن کە بە زیانی راستەوخۆی بەرژەوەندیەکانی ئەوان تەواو دەبوو؟ ئەوان لە مێژووی سیاسیاندا هەرگیز پەسندی هەوڵ و پێشنیاری ئەوهایان نەکردووە کە ڕێگە بۆ دەسەڵات و سەرۆکایەتی لایەنیتر خۆش بکات، ئێستا بۆ ئەوە بکەن و لە کۆتایدا دەسەتبەرداری بەرژەوەندی باڵا، دەسەڵاتی باڵا و هێزی باڵا، داهاتی باڵا و بێسنوری بازرگانیان بن! نەدەکرا ئامانجی سەرەکی بنەماڵە بکرێتە قوربانی دیموکراتیزەکردن و پەرلەمانتاریزم کە دژی حوکمی بنەماڵە و میلیشیایی ئەوان بوو. بۆیە بەبەرنامە دژی هەوڵی گۆڕینی سیستەم وەستانەوە و وەک کودەتا ناوزەدیانکرد، بەرەو بەهێزکردنەوەی دیاردەی دووبەڕیوەبەری هەروەها هاوتەریبی هەنگاویتری ڕێکخراوانە هەنگاویاننا. وە لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسیە ناوخۆییەکاندا وردە وردە سوپای تورکیایان زیاتر خزاندە ناو خاکی باشور و خۆیان لەئەگەری مەترسیە ناوخۆیەکاندا دلنیاکردەوە. هەموو ئەو هەنگاو و کردارانە تەبان لەگەڵ هزری ریالیستانەی کلاسیک کە بەرژەوندی باڵا و تایبەتەکان بەرزدەکاتەوە و پرەنسیپە دیموکراسیەکان یا هەلوێستی نیشتیمانی و بیروهزری مۆرالئامێز دەخاتەلاوە.
بەئاگایانە پرسی ریفەراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بەرزکرانەوە و سەرۆکی ماوەبەسەرچوو کە دەبوایە بێ یەکودوو پۆستەکەی جێبهێلێت ئێستا وەک پاڵەوانی نەتەوەیی خرایەوە روو. “سەرۆک” خۆی سەرپەرشتی یاریەکەی گرتەدەست! حزبە لاواز و بیتواناکان کە موچەیان لەلایەن دەسەڵاتی حزبیەوە پێدەدرێت بێ رەخنەگرتن ملیان بۆ داوای میر کەچکرد.
لە بزریی مەرج و بنەما بنچینەیەکاندا و لە کاتێکدا لە ئاستی نێونەتەوەییدا ناتەبایی ڕاکشاو پیشاندرا، لەگەڵ ئەوەی بەڕوونی دەزاندرا کە چارەنوسی ریفەراندۆم باش نابێ، بەڵام بنەماڵەی بارزانی شێلگیرانە لەسەر هەنگاوەکانیان سوڕبوون. بەئاگایانە گوێیان لە کەس نەگرت و لەهیچ نەبوو. ئەوان ستراتیژیانە بۆ ئامانجی باڵا هەوڵیان دەدا و جگە لەو ئامانجەش ئامادەنەبوون هیچیتر ببیستن و ببینن. ئەوان دەیانزانی چی دەکەن! وەکو مەکیاڤیلی دەڵێ “هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە ئامانج بێ لاکردنەوە و سڵەمینەوە”. چونکە ریفەراندۆم رەتکردنەوە و نکۆڵیکردن بوو لە کێشە و تەنگژە رامیاری و ئابوری و سەربازیەکان، نکۆلیکردن بوو لە گۆڕینی دەسەڵاتی میلیشیا و پارامیلیتاریزم، هەروەها هەوڵی خۆڕزگارکردن بوو و گەرانەوە بوو بۆ دەسەڵاتی بێڕکابەری باڵا بەپێی پلانی داندراو. ئەوان ئاگاداربوون لەوەی پرسی سەربەخۆیی یاری بوو بە هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی خەڵک، سەرلێشێواندن و بەلارێدابردن بوو، بەڵام هەروەکو لەتێگەیشتنی ئەواندا چەسپێندراوە، بۆ گەیشتن بە ئامانجی باڵا، نیشتیمانپەروەری و مۆرالی مرۆڤدۆستانە و راستگۆیی نرخی قرانێکی سوتاویان نییە و گرنگیان نییە، چون وەکو مەکیاڤیلی دەیڵێ “ئامانج هەموو ڕێگە و هەنگاوێک رەوا دەکات”.
وەکو چاوەڕوان دەکرا کە ریفەراندۆم ئەنجامدرا هەر زوو هەرەشەکان لەهەموولایەک بەرزبوونەوە، ئەو مەسعود بارزانیەی “گوایە” منەتی کەسی نەدەزانی، هیچ هەنگاو و چارەسەرێکی لانەبوو! ئەو سەری لەسەر رێفەراندۆم دادەنا، کەچی ئێستا نوقەی نەبوو! ئەو بەئاگایانە خۆی مەلاسدا بوو و چاوەڕوان بوو، لە بێئاگایی گەلدا بەرەو ئامانجی باڵای خۆی دەچوو. دوای تەنها سێ هەفتە نیوەی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن بەرەی زەرد و کەسکدا رادەستی ئێراقی لاواز کرا و بەسەدان مرۆڤی کوردیان لە سیناریۆی بێمۆڕاڵ و مەکیاڤیلیانەیاندا کردە قوربانی. بەپێی سەرچاوەکان پێشتر ڕێکەوتن لەسەر ئەو پاشەکشەیە کرابوو، ئەوەش لەگەل ڕێکەوتن و فاکتەکانی بەر لە هاتنی داعش گونجاوی تەواوی هەیە. گریمان پرسی ریفەراندۆم لە ئارادا نەبوو و یەکێتی و پارتیش تەبایانە حوکمیان بکردبا، ئایا حکومەتی هەرێم توانای هەبوو لەو ناوچانە نەکشێتەوە کە دوای هاتنی داعش گرتبوونی؟ نەخێر! لە دیدی ڕێکەوتنی دەستوریانەی ئێراق و هاوکاری نێوان دەسەڵاتی کوردی و بەغدا لەژێر سەرپەرشتی ئەمەریکادا، هەرێم بەشێکە لە ئێراق و ئەو ناوچانەش سەر بە حکومەتی بەغدا بوون لە کاتێکدا کە کێشەی سنور چارەسەر نەکرابوو، بۆیە هەر دەبوایە رادەستی ئێراق بکرێنەوە.
تەنها لەدوو باردا دەیانتوانی بەزۆری هێز ئەو ناوچانە بخەنەوە سەر کوردستان یەکەم ئەگەر ئەمەریکا پشتگیری کردبان، دووەم ئەگەر هێزێکی کاریگەر و باڵادەستبان کە ئەوەش ئەگەرێکی ناڕیالیستانەیە. ئەمەریکا هەرگیز پشتگیری خۆی بۆ کورد لەمبارەیەوە پیشان نەداوە، بەڵکو لەسەر ئەو سیاسەتە دەڕوا کە دوای ڕووخانی سەدام دایڕشت. بۆیە ئەگەر ریفەراندۆم نەشبوایە هەموو ئەو شوێنانەی دوای هاتنی داعش گیران دەبوایە رادەستی ئێراق بکرێتەوە و هێزی پێشمەرگە بگەڕێنەوە سنوری پێشوویان. گومان لەوەدا نییە کە ئەوان دەیانتوانی بوونیان لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا وەکو کارتێکی بەهێز بۆ چارەسەری کێشەی سنور بەکاری بهێنن، بەڵام ئەوە ئامانجی ئەوان نەبوو، هەروەک چارەسەری کێشەی سنور وەکو پێشوو خاڵێکی پەراوێزخراوبوو، چون چەور نەبوو و وەکو بیرە نەوتەکان پارەی بێسنوری بەرهەم نەدەهێنا. سیناریۆکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و هاڕینی بەرژەوەندیەکانی گەل لە نێوان دوو بەرداشی زەرد و سەوزدا فێل و ساختەبوو لە گەل کرا، تۆمارکردنی ناپاکیەکیتر بوو لە مێژوویاندا. دیارە خەڵک تەنها رووی دەرەوەی یاریەکەی هەردوو بنەماڵەیان بینی، بێگومان خەلک لە لایەنی شاراوەی یاریەکە بێ‌ئاگان. هەردوولا وەکو لە مێژوویاندا بیندراوە لەپێناوی بەرژەوەندیەکانیاندا ئامادەن زیان بە بەرژەوەندیەکانی گەل بگەیەنن.
چۆن ریفەراندۆم ئامانجی بنەماڵەی بارزانی پێکا؟ ئۆپۆزیسیۆنی نایەکگرتوو و لاواز زیانی کوشندەی پێکەوت، بزوتنەوەی گۆڕان کە داینەمۆی هەنگاوەکان بوو، ئێستا دوایان کەوتووە و لە حکومەتدا لەژێر سەرپەرشتی بنەماڵەی بارزانیدا بەشدارە. یەکێتی کە لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانیەوە کۆنترۆلکراوە و بەنەخۆشی باڵباڵێنێوە دەناڵێنێ، وەکو هێزی دووەم لە حکومەتدایە و هێزی میلیشیای خۆی بە پارێزروای لە بەرەی سەوزدا هەیە. ئۆپۆزیسیۆن تێکشکێندرا و لاوازکرا، ئومێدی بەدیموکراسیکردنی سیستەمی سیاسی پووکایەوە. ئێستا گووتن لە سیستەم گۆڕین لەبیرکراوە بەجۆرێک وەکو بڵێی پێشتر داوکاریەکی لەو جۆرە بوونی نەبووە.
لەبزری ئازادی‌دا پارتی لەپای بایکۆتی خەڵک لە هەڵبژاردندا وە لە رێگەی گەوجاندن و بەکۆیلەکردنی سیستەماتیکیانە لەڕێگەی بەرتیل و موچەی موفتەوە لە سامانی دزراوی گەلەوە، وە گەماڕۆ و ساختەکانیەوە لە دوای هەلبژاردنی ٢٠١٨ بەهێزتر وەکو براوە هاتەوە گۆرەپانی رامیاری باشوری کوردستان، ئێستا بنەماڵەی بارزانی لە بزری ئۆپۆزیسیۆندا (ئەوەی هەیە زۆر لاوازە) ئاسانتر دەتوانن درێژە بەبەرژەوەندیەکانیان بدەن و بڕیارەکانی خۆیان بسەپێنن. یەکێتی لەڕێگەی گەمارۆ و ساختەکانیەوە توانی ببێتەوە هێزی دووەم و درێژە بە زاڵی خۆی لە بەرەی سەوزدا بدات. دووبەرەیی بەهێزبۆتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی بەتایبەتی بنەماڵەی دەسەلاتداردایە، چونکە پارتی لە بەرەی زەردا هەموو ئەو داهات و دەستکەوتانەی هەیە کە گرنگن، وە پارتی تەنها کاتێک یەکگرتوویی باشوری کوردستانی دەوێ ئەگەر هەمووی لەژێر ڕکێفی بنەماڵەی بارزانیدا بێت. بنەماڵەی بارزانی چیتر خۆیان وابەستەی رێکەوتنی پێشووی ستراتیژی لەگەل یەکێتیدا نابینن، جگەلەوەی لە کوردستاندا باڵادەستن و دەستیان بەسەر پۆستە گرنگەکاندا گرتووە، لە ئاستی ئێراقیشدا دەیانەوێ هەمان رۆل ببینن بۆنمونە پۆستی سەرۆکی کۆمار بۆ خۆیان ببەن.
ئەگەرچی مەسعود بارزانی لەژێر گوشاردا وازی لە پۆستی سەرۆکایەتی هێنا، بەڵام ئێستا هەر خۆی کەسی یەکەمە و وەکو سەرۆک دەجوڵێتەوە و بڕیار دەدات. ئەندامانی سەر بە بنەماڵە خۆیان بێ ڕکابەر سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتن. تاکو لەدەست خۆیاندا بێت پۆستی سەرۆکی هەرێم پێویستە، هەرکاتێ لەدەستخۆیان نەما بەئەگەری زۆر هەوڵی نەهێشتنی دەدەن. ئێستا لەبەرژەوەندیاندایە پۆستە بەدەسەڵات و چەورەکە بەردەوام بێت و بەدەست خۆیانەوە بێت.
لەکۆتایدا دەکرێ بڵێین بنەماڵەی بارزانی یاریان بە هەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی خەڵک کرد، هەستی خەلکیان کرد بە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان، ئەوەش کاری یەکەمجاریان نەبووە و کەلتوری سیاسی ئەوان واهاتووە. وەکو جارانی پێشوو بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان تێکۆشان و بەئاگایانە بۆ ئەو ئامانجەش چوون.
بۆ ئەوان بەکارهێنانی هەموو ڕێگە و کەرستەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانج رەوا بوو، بۆیەش لەلای ئەواندا پێکانی ئامانجی تایبەت گرنگی سەرەکی هەبوو، شتێک بەناوی مۆرال و راستگۆیی و پرەنسیپەکانی نیشتیمانپەروەری نرخی عانەیەکی نەبوو. بۆنمونە ئەگەر مەسعود بارزانی لەگەڵ تۆزقاڵێکی بەڵێن و دروشمەکانی بەر لە ڕیفەراندۆم راستگۆ بایە لانی کەم لە سیاسەت دوور دەکەوتەوە. (ژاپۆنیەکان لە ئەنجامی ژێرکەوتندا خۆیان دەکوژن). بەپێچەوانەوە مێشیش لەمبارەیەوە میوانیان نییە. بۆ؟ چونکە لە راستیدا ئەو سەرکەوتووە، چون ئامانجی خۆی و بنەماڵەکەی پێکا کە پاراستنی دەسەڵات و بەرژەوەندیە باڵاکانیانە.
بەکورتی ریفەراندۆم بووە هۆی: یەکەم بەهێزبوونەوەی دووبەرەیی و دەسەڵاتی بنەماڵەیی و میلیشیای پارتی و یەکێتی. دووەم مانەوەی دەسەڵاتە رامیاری و ئابوری و سەربازیەکانی بنەماڵەی بارزانی بە پارێزراوی و بگرە بەهێزتربوونی. سێیەم تێکشکانی ئۆپۆزیسۆن و کەمۆکردن و دەمچەورکردنیان بۆ ناو دەسەڵات. چوارەم دوورکەوتنەوەی ئەگەرەکانی دروستکردنی دەسەڵاتی نیشتیمانی لە کوردستانێکی یەکگرتوودا، بەمجۆرە تێکشکاندنی هەنگاوەکانی بەرەو ناسیۆن بوون. پێنجەم تێکشکاندنی هەوڵەکانی دیموکراتیزەکردنی سیستەمی سیاسی باشوری کوردستان بە شێوەیەکی کوشندە. شەشەم لاوازکردنی خەباتی سەربەخۆیی و دوورخستنەوەی تا ماوەیەکی نادیار.
شاخەوان شۆڕش
8-6-2019
كه‌سیه‌تی پاڵه‌وان له‌ڕۆمانی دێوبه‌همه‌ن دا … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
كاره‌كته‌ر،به‌یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی بینای هونه‌ری ده‌قی ڕۆمان داده‌نرێت. كه‌ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینێت له‌وازیكردنی ڕووداوه‌كاندا.كاره‌كته‌ر چ وه‌ك گێڕه‌ڕه‌وی ڕووداوه‌كان، واته له‌یه‌ك كاتدا هه‌م پاڵه‌وانی ڕووداوه‌كان و هه‌میش گێڕه‌ڕه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می تاك، یاخود ته‌نها به‌ڕۆڵبینینی بێت له ڕووداوه‌كان و ڕۆماننووس بگێڕه‌وه بێت، له‌هه‌ردووكاتدا بایه‌خی خۆی هه‌یه. هیچ ده‌قێكی چیڕۆك و ڕۆمان نییه، كه‌سایه‌تی وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی ده‌ق، یه‌كێك له‌پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌بێت. گرنگ نییه لێره‌دا كه‌سایه‌تییه‌كه، واقیعیه یا ئه‌فسانه‌یی، مرۆڤه یا گیانه‌وه‌ر،. له‌نێوكه‌سایه‌تییه جۆراو جۆره‌كانی ڕۆماندا، شێوه‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی بوونی هه‌یه كه پێی ده‌وترێت پاڵه‌وان.بێگومان چه‌مكی پاڵه‌وان كه‌پتر ڕه‌هه‌ندێكی هونه‌ری هه‌یه، چه‌ند خه‌سڵه‌تێك جیای ده‌كه‌نه‌وه له‌كه‌سایه‌تی. پاڵه‌وان تا دوایین ساتی ڕووداوه‌كان، بوونی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان ده‌ڕوات. یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه ڕه‌نگه به‌ته‌واوبوونی ڕۆڵه‌كه‌ی، كۆتایی به‌به‌شێكی زۆری ڕووداوه‌كانیش بێت.
وێرای ئه‌مه‌ش هه‌میشه پاڵه‌وان ده‌لاله‌تێكی به‌هێزی هه‌یه كه‌ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی گرفته‌كان ببێته‌وه.وه‌ك ئه‌وه‌ی له فلمێكدا ده‌یبینین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ژانری ڕۆمان، ئیدی پاڵه‌وانیش چیتر ئه‌وفۆڕمه جێگیره‌ی نه‌ماوه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌یبوو. به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌شێ پاڵه‌وان كه‌سێكی دۆڕاوو به‌زیو بێت. كه‌سێك بێت به‌رگه‌ی ڕووداوه‌كان نه‌گرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌ربنه‌ڕه‌تییه له‌ڕه‌وتی ڕووداوه‌كاندا.ڕۆمانی (دێ‌و به‌همه‌ن) یه‌كێكه له‌و ڕۆمانانه‌ی كه‌گرنگییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به چه‌مكی پاڵه‌وان له‌ڕۆمانه‌كه‌داوه.
ته‌نانه‌ت ناونیشانی ڕۆمانه‌كه‌ش،هه‌ربه‌ناوی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه كه دێوبه‌همه‌نه. به‌بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك، ڕۆماننووس له‌ناونانی ڕۆمانه‌كه‌ی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆرسه‌ركه‌وتووبووه. چونكه جگه له‌وه‌ی ناونیشان ئه‌لقه‌ی به‌یه‌كه‌وه گرێدانی خوێنه‌رو ده‌قه، هاوكات خودی دێ‌و به‌همه‌ن وه‌ك ناونیشان چه‌ندین ده‌لاله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م ناونیشانه له‌لایه‌كه‌وه ده‌لاله‌تێكی ئه‌فسانه‌یی هه‌یه، چونكه ئێمه هه‌میشه له ڕێگه‌ی حیكایه‌ت و گێڕانه‌وه میللییه‌كانه‌وه گوێبیستی دێ‌و وه‌ك گیانه‌ورێكی ئه‌فسانه‌یی بووینه كه‌له‌واقیعدا بوونی نییه. هاوكات ده‌لاله‌تێكی پڕله‌ترس و ڕامانیشی هه‌یه، به‌وه‌ی دێ‌و و مرۆڤ له‌یه‌كده‌دا، وێرای ئه‌مه‌ش ده‌له‌لاتێكی پرسیار ئامێزیشی هه‌یه، كه‌مرۆڤ تووشی دوودڵی و پرسیار ده‌كات به‌وه‌ی كه‌مرۆڤ چۆن ده‌بێته دێ‌و؟ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خودی ناونیشانی ڕۆمانه‌كه، ناونیشانێكی نامۆ‌و سه‌رنج ڕاكێشه، كه ئه‌وهه‌سته‌لای خوێنه‌ر دروست ده‌كات له‌و ده‌روازه‌وه بچێته نێو ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه. نایشارمه‌وه من وه‌ك خوێنه‌رێك كاتێ هاوڕێیه‌كم ڕاسپارد له‌سلێمانییه‌وه ئه‌و ڕۆمانه‌م بۆ بێنێت له‌سۆنگه‌ی ناونیشانه‌كه‌ی بوو.
چونكه دێ‌و به‌همه‌ن بووه پرسیار‌و ڕامان له‌لام، كه ده‌بێ ئه‌و ڕۆمانه باسی چی بكات.لێره‌وه‌ش كاتێ ڕۆمانه‌كه‌م خوێنده‌وه، هه‌ستم به‌وه كرد كه پاڵه‌وان وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی ده‌قی ڕۆمان، بایه‌خێكی زۆری پێدراوه. ئه‌م ڕۆمانه، باس له‌واقیعی سه‌خت و ناشرینی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات، كاتێ براكان سه‌نگه‌ریان له‌یه‌كتری ده‌گرت. ڕۆماننووس كه ناوی دووحزبی به حزبی ئه‌ی و بی هێناوه، ئیدی باس له‌شه‌ڕو خوێنڕشتنه‌كانی ئه‌و دووحزبه ده‌كات له‌سه‌رده‌می یه‌كێ له‌به‌شداربووه‌كانی ئه‌و شه‌ڕانه كه‌ئه‌ویش دێ‌و به‌همه‌نه.ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك خوێنه‌رێك تێبینیم كردبێت، بڕوام وایه ڕووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه ده‌ره‌نجامی ئه‌و واقیعه سیاسییه‌یه كه سی و یه‌كی ئاب دروستی كرد.كاتێ دوو هێز شه‌ڕی یه‌كتری ده‌كه‌ن و ئیدی چیڕۆكه‌كانی خوێن و دیل كوشتن و فه‌رمانده‌ی ترسنۆك و پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و پاك و به‌راوردی پێشمه‌رگایه‌تی له‌سه‌رده‌می شاخ وناو شارده‌ستپێده‌كات.
هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ش خودی دێوبه‌همه‌ن ده‌یانگێڕێته‌وه.ده‌سپێكی ڕۆمانه‌كه‌ش به‌گێڕانه‌وه‌كانی دێ‌و به‌همه‌ن ده‌ستپێده‌كات، كاتێ له زینداندایه، سمكۆڕێوی و پاسه‌وانه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. لێره‌دا ڕۆماننووس ڕووێكی هه‌ره ناشرین و بێمانای شه‌ڕمان نیشانده‌دات. كه‌ئه‌ویش ده‌شێ له شه‌ڕدا پاڵه‌وانه‌كان ببنه دیل و به‌ده‌ست ترسنۆك و بوده‌ڵه‌كانه‌وه گاڵته‌یان پێبكرێت. كه‌مێژووی شه‌ڕی براكان له‌كوردستان ته‌ژییه له‌و جۆره وێنانه. دێوكه‌هێمایه بۆ ئازایه‌تی و دروستكردنی ترس له دڵی به‌رامبه‌ر، به‌ده‌ست ڕێویێكه‌وه كه‌هێمایه بۆ فێڵ و ترسنۆكی،گیرۆده‌یه. وه‌ك چۆن ده‌یان پیاوی قاره‌مان له‌مێژوودا به‌ده‌ست ترسنۆكه‌كانه‌وه شه‌هید كراون.بێگومان مه‌به‌ستی ئێمه باسكردن نییه له ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له گۆشه‌نیگای پاڵه‌وانه‌وه بچینه نێو ڕۆمانه‌كه. به‌ده‌ربڕینێكی تر، ده‌مانه‌وێت كه‌سیه‌تی دێوبه‌همه‌ن شڕۆڤه بكه‌ین.
كه چ جۆره مرۆڤێكه، له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و زۆر ڕووی تریشه‌وه. چونكه كاتێ به‌وردی له سه‌ر دێوبه‌همه‌ن له ڕۆمانه‌كه ده‌وه‌ستین، ئه‌وا ئێمه وێنه‌ی مرۆڤێك ده‌بینین كه چه‌ندین خه‌سڵه‌تی جۆراوجۆری هه‌یه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وجۆراو جۆریه، دواجار مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌ویش دێ‌و به‌همه‌ن زاده‌و به‌رهه‌می كۆمه‌لگه‌و كلتووری كوردییه.شوناسی هه‌مان شوناسی ئه‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه پاك و قاره‌مانانه‌یه، كه‌به‌خوێن و ئومێدێكی زۆره‌وه چه‌كی كوردایه‌تییان له شانكرد، به‌ڵام شه‌ڕی شاخ و شه‌ڕی شاره‌كان و ململانێی هێزه‌كان و كوشتنی دیل و نادادوه‌ری نێوان فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان، نائومێدی كردن. ئه‌وان خه‌ونێكییان هه‌بوو، به‌ڵام واقیع به خه‌ونێكی دیكه‌ی دوورله خواستی خۆیان ئاشنای كردن.بۆیه دێ‌و به‌همه‌ن نموونه‌یه‌كی بچووكراوه‌یه له‌واقیعێكی سیاسی ناشرین و گه‌وره كه به‌دڵنییایه‌وه دێ‌و به‌همه‌نه‌كان و ڕۆماننووس و منیش وه‌ك خوێنه‌رێكی شه‌یدای ئه‌ده‌بیات،ئازار ده‌دات.
بۆیه ڕۆمانی دێ‌و به‌همه‌ن واقیعێكی ناشرین نیشان نادات كه‌ڕه‌نگه خوێنه‌رانێكی ساده هه‌بن به‌و شێوه‌یه له‌و ڕۆمانه گه‌یشتبن، به‌ڵكو باسی واقیعێك ده‌كات كه‌بوونی هه‌بووه. به‌ده‌ربڕینێكی تر، دێوبه‌همه‌ن دنیای جوانی ئێمه ناشرین ناكات، به پێچه‌وانه‌وه خودی دنیای سیاسی ئێمه ناشرین بوو، ئه‌و ته‌نها ئاماژه‌ی پێ ده‌كات.بێگومان وه‌ك باسمان كرد ئه‌م ڕۆمانه، بایه‌خێكی زۆری به پاڵه‌وان داوه،كه‌سیه‌تی دێ‌و به‌همه‌ن وه‌ك پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه، ده‌شێ له سه‌رچه‌ندین ئاستدا ببینرێت. بۆیه ئێمه لێره‌دا كه‌سیه‌تی دێ‌و به‌هه‌مه‌ن له‌گه‌لێك ڕووه‌وه شڕۆڤه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دێ‌و به‌همه‌ن كێیه؟
یه‌كه‌م:_ دێ‌و به‌همه‌ن له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌وه:_
دێوبه‌همه‌ن، كه‌سایه‌تییه‌كی خاكی،به‌رپرسیار هه‌ست به لێپسراوه‌تی،له‌ناخ و دڵ و ده‌روونیدایه. ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی كۆنی سه‌رده‌می شاخه‌و به‌و په‌ڕی هیواو بڕوابوون به‌بنه‌ما شۆڕشگێرییه‌كان به‌شداری شۆڕش و خه‌باتی شاخی كردووه. له‌نزیكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی بینیوه. شه‌ڕی براكان و ململانێی ناڕه‌وای هێزه سیاسییه‌كان و چه‌ندین دیمه‌نی دیكه‌ی ناشرینیش كه ئه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك خۆزگه‌ی ده‌خواست بوونیان نه‌بایه. پێشتریش له‌زیندانی به‌عس زیندانی بووه. سه‌ختییه‌كانی ژێرده‌ستی به عسییه‌كانیشی بینیوه. له ڕۆمانه‌كه‌شدا زیندانییه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زیندانی براكان. بۆیه هه‌موو ڕۆژێك سمكۆ ڕێوی دیمه‌نه قێزه‌وه‌نه‌كانی زیندانی سه‌رده‌می به‌عسی به بیردێنێته‌وه. دێ‌و به‌هه‌مه‌ن گه‌رچی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداری شه‌ڕی ناوخۆ‌و شكانی هێزه‌كه‌یی و پاشه‌كشه‌ی سه‌ر سنوور ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م واقیعه بژارده‌یه‌كه دوور له‌تێڕوانین و ڕه‌هه‌ندی مرۆییانه‌ی دێ‌و به‌همه‌ن.
هه‌ربۆیه له چه‌ندین شوێنی ڕۆمانه‌كه په‌شیمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ڕه‌خنه له به‌رهه‌می ئێستای شۆڕش و خه‌باتی شاخ ده‌گرێت. بۆنموونه:(من هه‌ر پێشمه‌رگه‌كه‌ی جارانم ڵا36) واته ئه‌و نه‌كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و واقیعه قێزه‌وه‌نه‌ی كه‌ده‌شێ شۆڕشه‌كان له‌دوای خۆیان دروستی بكه‌ن.(ئه‌وان ئێستاش شاهانه ده‌ژین ڵا39) دیاره مه‌به‌ستی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی شۆڕشه. لێره‌دا ئه‌و ده‌ربڕینه‌م بیر هاته‌وه كه‌ده‌ڵێ:( شۆڕش زانا پلانی بۆ دائه‌نێت، ئازا جێبه‌جێی ده‌كات، ترسنۆك به‌ره‌كه‌ی ده‌خوات).یاخود له‌شوێنێكی دیكه‌ی ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت(به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا له‌پێشمه‌رگایه‌تی جاران ناچێت.جاران له‌سه‌ر یه‌ك خوان نانمان ده‌خواردوو پێڵاوی یه‌كتریمان له‌به‌رده‌كردڵا40). لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌دێو به‌همه‌ن چه‌ند په‌شیمان و بێبه‌رییه له‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تی و كوردایه‌تی ده‌كرێت.به‌ڵام په‌شیمان نییه له‌وه‌ی وه‌ك گه‌نجێك و كوردێك لاویه‌تی خۆی به شۆڕش و كوردایه‌تی به‌خشی. چونكه ئه‌و خه‌ونی دیكه‌ی هه‌بوو، هاوشێوه‌ی خه‌ونی هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م وڵاته. دووه‌م:دێ‌و به‌همه‌ن له‌ڕووی ناسنامه‌ی شاره‌وه:_
گه‌رچی به‌درێژایی ڕۆمانه‌كه، ڕۆماننووس ناوی چه‌ندین شار‌و شه‌قام و ناونیشان دێنێت، به‌ڵام له هیچیاندا ناوی ڕاسته‌قینه‌ی شوێنه‌كان نابات.چونكه ئه‌و ده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسیویه‌تی ڕۆمانه نه‌ك گێڕانه‌وه‌ی مێژوو. چونكه ئه‌گه‌ر له ڕووداودا كات و شوێن و كاره‌كته‌ره‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی واقیع گوزارشتییان لێكرا، ئه‌وا مێژوو ده‌گێڕدرێته‌وه، كه‌گه‌لێك جاربه‌ناو به‌شێك له‌ڕۆماننووسه بێ ئه‌زموونه‌كانی ئێمه ده‌كه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌وه. بۆیه خوێنه‌رنازانێت دێ‌و به‌همه‌ن خه‌ڵكی كام شوێنه. به‌ڵام له‌په‌راوێزی خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه وسه‌رنجدان له‌و وه‌سفه‌ی ڕۆماننووس بۆ ژینگه‌و شوێنه‌كان كردوویه‌تی، ئیدی ناسنامه‌ی دێوبه‌همه‌نمان له ڕووی شاره‌وه بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. بۆنموونه:(له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی خۆم). یاخود ده‌ڵێت:(جگه له ساڵانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌مووته‌مه‌نی خۆم له‌م شاره‌دابه‌سه‌ربردووه.
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئازا‌و ئازاد خولقاوه،له‌ماوه‌ی دووسه‌د ساڵی ته‌مه‌نیدا،هیچ هێزێك چه‌ند خاوه‌ن چه‌ك و جبه خانه‌ش بێت نه‌یتوانیوه جڵه‌وی بكات). كاتێ وه‌سفی ئه‌و شاره ده‌بینین، هیچ گومانێكمان نامێنێت كه ئه‌و شاره سلێمانی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و پایته‌ختی ڕۆشنبیرییه. به‌درێژایی مێژووی دووسه‌دو سی و پێنچ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و شاره، تائێستا هیچ هێزێك نه‌یتوانیوه بۆ هه‌میشه سلێمانی ڕام بكات. ئه‌م شاره كه‌یه‌كێكه له شاره زیندووه‌كانی كوردستان، هه‌میشه‌له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌و گۆڕینی واقیعێك به‌واقیعێكی دیكه بووه.كلتوور‌و زمان و پاشخانێكی ڕۆشنبیری تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه جیای ده‌كاته‌وه له شاره‌كانی تر. زیندووه‌تی سلێمانی به‌بڕوای من له‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌و ڕامنه‌كردنه‌دایه. چونكه بێگومان شتیێك چه‌ند زیندووش بێت كه‌وه‌ستا بۆگه‌ن ده‌بێت!!.
سێیه‌م- پاشخانی ڕۆشنبیری دێوبه‌همه‌ن:_
به‌درێژایی ڕۆمانه‌كه، ڕۆماننووس هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ئاستی زانستی و خوێنده‌واری دێوبه‌همه‌ن و پاشخانی ڕۆشنبیری نه‌كردووه. واته خوێنه‌رنازانێت دێ‌و به‌همه‌ن هه‌رته‌نها پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌و میللی نه‌خوێنده‌واری نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، یاخود كادیرێكی سیاسی هوشیاركه‌درك به‌كێشه فیكری و سیاسییه‌كان ده‌كات. به‌ڵام كاتێ خه‌سڵه‌ته هزری و كه‌سیه‌تییه‌كانی دێوبه‌همه‌ن له ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌خوێنینه‌وه، ئیدی ده‌گه‌ینه ئه‌وڕاستییه‌ی كه‌دێوبه‌همه‌ن نه‌ك ته‌نها كه‌سێكی خوێنه‌واره،بگره كه‌سێكی هوشیارو تێگه‌یشتووشه.ئاگاداری مێژوو، واقیعی فه‌رهه‌نگی و سیاسی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی.بۆنموونه:-(منیش ڕۆژگارێك ماركسی بووم ڵا102).هاوكات ئاماژه به‌شیعرێكی مام هێمن ده‌كات(ئه‌وبستۆكه‌ی دوژمن ناوی ناوه سنوور ڵا52)(وه‌ك چارلی چاپڵن لا69)یاخود(كه‌سه‌یری حه‌به‌كان ده‌كه‌م فلۆئاوتن ڵا100)لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌دێو به‌همه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كه خوێنده‌واری هه‌یه‌و بگره پاشخانی ڕۆشنبیریی و هوشیاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ئاستێكی به‌رزیشدایه.
ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خودی دێ‌و به‌همه‌ن د‌رك به چه‌ندین پرسیاری فه‌لسه‌فی ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی به وه‌ڵامه‌كانیان بگات.بۆنموونه:(ده‌بێ مرۆڤی سه‌ره‌تایی چۆن ژیابێت به‌بێ پێخه‌ف؟ چۆن خۆی گه‌رمكربێته‌وه؟) یاخود له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:-(ئه‌گه‌ر له‌بری زمانی چه‌ك زمانی ئه‌قڵ بخه‌ینه گه‌ڕده‌توانین شه‌ڕ نه‌كه‌ین ڵا50) بێگومان لێره‌دا دێ‌و به‌همه‌ن دیدێكی ئه‌قڵگه‌رایی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. واته له‌بری زمانی چه‌ك،گه‌ر زمانی گفتوگۆ په‌یڕه‌وبكه‌ین به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كان، ئه‌وا ئه‌و هه‌موو خوێن و ئاشووبه دروست نا‌بێت.كه‌واته دێ‌و به‌همه‌ن كه‌سێكی خوێنده‌وارو هوشیاره.ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هوشیارییه‌كه‌ی له‌پله‌یه‌كی به‌رزی هزریش نه‌بێت.
چواره‌م: دێوبه‌همه‌ن له‌ڕووی بیروباوه‌ڕی سیاسییه‌وه:_
دێوبه‌همه‌ن له ڕووی بیروباوه‌ڕی سیاسییه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی شاخ و كۆنه ماركسی واته چه‌پ و هاوكات ئه‌ندامی حزبێكه. كه‌ڕۆماننووس له ڕۆمانه‌كه‌یدا ناوی دوو حزب ده‌هێنێت كه بڕوام وایه پارتی و یه‌كێتین. دێ‌و به‌همه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن بیروڕای خۆی و هاوكات ئه‌ندامێكی دیسپلینكراوی حزبیشه، ساڵانێكی زۆریش له‌شاخ و شار،داكۆكی له‌پرنسیپه سیاسی و فیكرییه‌كانی خۆی كردووه.له جێبه‌جێكردنی به‌شێكی زۆری بڕیار‌و فه‌رمانی حزبه‌كه‌ی به‌شداربووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌ش بووبێت. به‌ڵام له‌هه‌ندێ كرده‌وه‌و ڕه‌فتاری سیاسییانه‌ی ناشریندا، دێ‌و به‌همه‌ن نه‌ك هه‌ر بڕوای پێیان نییه، به‌ڵكو په‌شیمان و له دژیشیانه.دێوبه‌همه‌ن كه‌سێكه مه‌به‌ستیه‌تی هه‌مان جوانی و پیرۆزییه‌كانی سه‌رده‌می شاخی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی، له‌ژیانی ئێستاشیدا ڕه‌نگبداته‌وه.بۆیه بڕوای به به‌شێكی زۆری ئه‌و كارانه‌و له‌نێویشیان شه‌ڕی ناوخۆ نییه، به‌ڵام پتر وه‌ك په‌یوه‌ستبوونێكی حزبی و چه‌كداری ناچاره بیكات. كاتێ به‌هۆی هه‌ر بارودۆخیكیشه‌وه بێت، ئه‌و هه‌ڵوێستانه نانوێنێت، ئیدی له‌ڕووی ده‌روونی و ویژدانییه‌وه هه‌ست به ئارامی ده‌كات.بۆنموونه له‌به‌رامبه‌ر شوان ده‌ڵه‌كدا چ هه‌ڵوێستێكی هه‌یه:(خۆت بگره شوان ده‌ڵه‌ك من هه‌ر پێشمه‌رگه‌كه‌ی جارانم،به‌ڵام كه ده‌بینێ شوان ده‌ڵه‌ك له‌وێ نییه خۆشحاڵ ده‌بێت كه خوێنی كه‌س ناڕێژێت وچه‌ند خوشك و دایكێكی دیكه ڕه‌شپۆش ناكات ڵا36). لێره‌دا ده‌بینین كه دێ‌و به‌همه‌ن هه‌ڕه‌شه له شوان ده‌ڵه‌ك به‌هۆی هه‌ڵوێستێكی پێشوویه‌وه ده‌كات، ساز‌و ئاماده ده‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك،به‌ڵام كاتێ ده‌بینی شوان ده‌ڵه‌ك له‌وێ نییه، خۆشحاڵ ده‌بێت.هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كات له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه كه‌خوێنی كه‌س ناڕێژێت. كه‌واته دێوبه‌همه‌ن بڕوای به‌خوێن و زمانی خوێنڕشتن نییه.ئه‌گه‌ر له‌ڕابردووشدا كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كردبێت، ئه‌وا هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كات.
بۆنموونه:(ده‌بێ ئاوی چه‌ند چۆمی ئاوا بتوانن تاوانه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ بشواته‌وه ڵا40). به‌ئاشكرا به‌هه‌ڵوێستی دێوبه‌همه‌نه‌وه دیاره، كه چه‌ند دژی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دێ‌و به‌همه‌ن به‌ڕاشكاوی ڕه‌خنه له‌ودۆخه ده‌گرێت كه‌له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هاته ئاراوه. بارودۆخێك كه‌له‌ڕووی ژیان و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه، ته‌واو جیاوازبوو له‌سه‌رده‌می شاخ.(به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا له پێشمه‌رگایه‌تی جاران ناچێت،جاران له‌سه‌ر یه‌ك خوان نانمان ده‌خواردوو پێڵاوی یه‌كتریمان له‌به‌رده‌كرد. ئێمه بۆچی شه‌ڕده‌كه‌ین و له‌سه‌رچی شه‌ڕده‌كه‌ین ڵا40). دێوبه‌همه‌ن له خه‌یاڵی خۆیه‌وه به‌راوردی هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌كه ده‌كات، چونكه خودی خۆی، به‌شداریكردووه و هه‌ردووسه‌رده‌مه‌كه‌ی بینیوه و ئه‌زموونكردووه.
پێنجه‌م:دێوبه‌همه‌ن و هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی سایكۆلۆژی:
بێگومان سروشتی هیچ مرۆڤێك له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه له‌كه‌سی تر ناچێت. مرۆڤه‌كان چه‌نده له‌ڕووی بایۆلۆژی و جه‌سته‌یی و جیناتی له‌یه‌كه‌وه نزیك بن، هێشتا خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌و جیاواز له‌نێوانیاندا هه‌یه. ئه‌گه‌رچی مرۆڤ به‌پێی ئه‌و ژینگه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی تیایدا ده‌ژیت، له‌كارلێكردن و كه‌وتنه‌ژێركاریگه‌ریه‌تی واقیع دایه، به‌ڵام خودێتی مرۆڤ، دواجار ڕه‌هه‌ندی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌و دیاری ده‌كات. كه‌ده‌شێ هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی سایكۆلۆژی هه‌بێتن، ته‌نها له‌كه‌سیه‌تی ئه‌ودابن. یاخودهه‌ندێك خوی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، لای وه‌ك ڕێسایه‌كی كۆه‌مه‌ڵایه‌تی بن و نه‌توانێت ده‌ستبه‌رداریان بێت. كاتێ سه‌رنج له‌كه‌سیه‌تی دێوبه‌همه‌ن ده‌ده‌ین له‌ڕۆمانه‌كه‌دا، د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه دێوبه‌همه‌ن چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی سایكۆلۆژی هه‌یه‌و باسیان ده‌كات. بۆنموونه:(دێ‌و به‌همه‌ن ده‌ڵێت: من له‌وه‌ته‌ی هه‌م سه‌رم داپۆشم وبه‌تانیه‌كه‌م نه‌فس بڕبێت خه‌وم لێناكه‌وێت ڵا144) لێره‌وه ئێمه ده‌زانین شێوه‌ی خه‌وتن و باری جه‌سته‌یی دێوبه‌همه‌ن له‌كاتی خه‌وتندا چۆنه.له‌كاتێكدا ملیۆنان مرۆڤ هه‌ن،كه‌ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وخه‌ویان لێبكه‌وێت. به‌ڵام دواجارخوێنه‌رده‌زانێت دێ‌و به‌همه‌ن كاتێ ده‌خه‌وێت، به چ شێوه‌یه‌ك ده‌خه‌وێت.له‌شوێنێكی دیكه‌داده‌ڵێت:(له‌وه‌ته‌ی به‌بیرم دێت ئه‌وه‌م لێ بووه به‌خوكه‌هه‌موو نیوه‌ڕۆیه‌ك دوای نان خواردن ده‌بێ سه‌ره‌خه‌وێك بشكێنم ڵا148).دێ‌و به‌همه‌ن وه‌ك فه‌رمانێكی داخوازی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ده‌بێ دوای نیوه‌ڕۆیان بخه‌وێت. واته هیچ ده‌رفه‌تێكی تێدانیه. ئه‌گه‌رنه‌شخه‌وێت، ڕه‌نگه كاریگه‌ریه‌تی بكاته سه‌رلایه‌نی ده‌روونی و جه‌سته‌یی. چونكه خه‌ویه‌كێكه له پێداویستییه فسیۆلۆژییه‌كانی مرۆڤ و نیشانه‌ی حه‌سانه‌وه و ئارامییه. جائه‌گه‌رئه‌وه‌خه‌وه له‌هاوینان و دوای گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێنی دوای نیوه‌ڕۆیانیش بێت، بێگومان هه‌رزۆرپێویسته بۆمرۆڤ. دێوبه‌همه‌ن خه‌سڵه‌تی دیكه‌شی هه‌یه. بۆنموونه:( له‌كاتێ لێكۆڵینه‌وه‌دا كاتێ داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن ئیعتراف بكات و په‌ڕاوی ڵێكۆڵینه‌وه واژۆ بكات، دێوبه‌همه‌ن ده‌ڵێت: وه‌ڵاهی په‌نجه‌م ببڕنه‌وه ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌م. ده‌تانه‌وێت بمكوژن، بمكوژن ڵا76). ئێمه لێره‌دا له‌به‌رده‌م نموونه‌ی كه‌سێك داین كه‌ناتوانێ خۆی فریو بدات و به‌ساخته واژۆ له‌سه‌رقسه‌یه‌ك بكات كه‌هی خۆی نیین. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، ته‌نانه‌ت بێباكیشه له‌مردن و بێمنه‌تانه سه‌رپشكییان ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌یكوژن بابیكوژن.له‌شوێنێكی دیكه‌دا دێ‌و به‌همه‌ن ده‌ڵێت:(گه‌لێ خه‌یاڵی ترسناك به‌مێشكمدا گوزه‌رده‌كات، به‌ڵام هێز نییه په‌شیمانم بكاته‌وه ڵا76). له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كدا، دێ‌و به‌همه‌ن جۆرێك له‌ترس و دوودڵی هه‌یه، به‌ڵام دواجار سوورده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كه.هێزیش نییه په‌شیمانی بكاته‌وه.كه‌واته ده‌توانین بڵێن كه‌دێوبه‌همه‌ن كه‌سێكی كه‌لله ڕه‌ق و خاوه‌ن بڕیاری خۆیه‌تی و سازش له‌سه‌ربۆچوونه‌كانی ناكات.
شه‌شه‌م:_ هه‌ڵوێستی دێوبه‌همه‌ن له‌شه‌ڕی ناوخۆدا:_
دێوبه‌همه‌ن پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می شاخه. چ له‌شاخ و چ له شار، به‌شداری شه‌ڕی حزبه‌كه‌ی كردووه له دژی نه‌یارانی. به‌ڵام ئه‌و به‌شداریه پتر وه‌ك په‌یوه‌ستبوونێكی حزبییه نه‌ك له‌قه‌ناعه‌ته‌وه. چونكه كاتێ سه‌رنج له‌هه‌ڵوێستی دێوبه‌همه‌ن ده‌ده‌ین له‌هه‌مبه‌ر شه‌ڕی ناوخۆدا، تێده‌گه‌ین كه‌ئه‌وچه‌ند بێزار‌و په‌شیمانه له‌وهه‌ڵانه. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موومان ده‌زانین كه شه‌ڕ به‌مانای كوشتن و خوێنرشتن وئه‌تككردن و چه‌ندان دیارده‌ی ناشڕینی تریش. له شه‌ڕدا پنتێك بۆ جوانی نامێنێته‌وه،به‌شێكی زۆرله مرۆڤه‌كان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك شه‌ڕانی و دڕنده ئه‌بن، كه‌ته‌نها خوێن ده‌بینن و خوێن به‌ری چاویان ده‌گرێت. وه‌لێ هێشتا له‌نێوئه‌وهه‌موو شه‌ڕانگێزییه‌دا، ده‌شێ مرۆڤانێك هه‌بن ژیانیان خۆش‌بووێت و دژی شه‌ڕبن.دێوبه‌همه‌ن ئه‌گه‌رچی له شه‌ڕو زیندانیش‌دا، دیمه‌نی دڵته‌زێن ئازاری گه‌وره‌ی ڕوحی بینیوه، به‌ڵام بیرله‌تۆڵه ناكاته‌وه‌و بڕوای وایه له‌به‌رامبه‌ر خوێن خوێن نییه. بۆنموونه:(كاتێ چیا چاومار سه‌رده‌می شه‌ڕی شاخ و دیل كوشتنی بیردێنێته‌وه، دێ‌و به‌همه‌ن ده‌ڵێت:تێده‌گات حه‌زم به درێژه‌پێدانی ئه‌و بابه‌ته نییه ڵا231). واته دێ‌و به‌همه‌ن حه‌زناكات ڕۆژانی شه‌ڕی بیربێننه‌وه.له‌شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:( كاتێ ئه‌و دێرانه ده‌خوێنمه‌وه بێزم له‌كوردایه‌تی دێت ڵا243). له‌شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:(كاتێ بیرله‌وه‌ده‌كه‌مه‌وه خیانه‌ت له‌هاوڕێكه‌م بكه‌م ئه‌وه‌نده بێزم له‌خۆم دێته‌وه خۆم وه‌ك قالۆچه‌یه‌ك دێته به‌رچاو ڵا255). یاخودكاتێ سابات نه‌به‌ز ده‌كوژێت، ده‌ڵێت:( پێم عه‌یب نه‌بێت تێر ده‌گریم).به‌هه‌مان شێوه، كاتێ دێ‌و به‌همه‌ن دیلكراوه، ئه‌وا یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی زیندان كه قژ زه‌ردوچاوشینێكه، بێڕێزییه‌كی زۆر به دێوبه‌همه‌ن ده‌كات و هه‌وڵده‌دات كه‌سیه‌تی بروشێنێ كاتێ ده‌ست بۆ پاشه‌ڵی ده‌بات. به‌ڵام له شه‌ڕێكدا، هه‌مان ئه‌و قژ زه‌رده له‌گه‌ڵ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تر به‌دیلی ده‌كه‌ونه ده‌ست حزبه‌كه‌ی دێ‌و به‌همه‌ن و ده‌هێنرێنه هه‌مان ئه‌و باره‌گایه‌ی دێ‌و به‌همه‌نی لێیه. به‌ڵام ئه‌و قژزه‌رده‌كه ناكوژێت، به‌ڵكو به‌ده‌ستی یه‌كێكی ترله‌گه‌ڵ چه‌ندین دیلی ترده‌كوژرێت. ئه‌مانه‌و زۆر نموونه‌ی دیكه‌ش كه له ڕۆمانه‌كه‌دا هه‌ن، ده‌ریده‌خه‌ن كه دێ‌و به‌همه‌ن وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌ند ڕقی له‌و ڕووداوه سیاسییانه بووه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌زی نه‌كردووه ئه‌نجامیان بدات. به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی حزبێكه‌وحزبه‌كه‌شی له گه‌ڵ حزبی به‌رامبه‌رله شه‌ڕدایه ئیدی ده‌بێ ئه‌ویش به‌شداربێت.
هه‌فته‌م:دێوبه‌همه‌ن و شه‌هید ئارام:
مه‌رج نییه ئه‌وڕووداوو گێڕانه‌وانه‌ی ڕۆماننووس له‌ڕۆمانێكیدا باسیان ده‌كات، له‌واقیعدا ڕوویدابن یاخود كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌مان ئه‌وكه‌سه مێژوویانه‌بن كه‌له‌واقیعدا ڕۆڵێكییان بینیوه. وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا،خوێنه‌ر ئازاده له‌وه‌ی چۆن و له‌كام كڵاوه‌ڕۆژنه‌وه ئه‌وده‌قه ده‌خوێنێته‌وه‌وڕووداوه‌كانی ده‌بینێت.له‌ڕاستیدا، ئه‌مه‌شه په‌یوه‌ندی خوێنه‌ربه‌ده‌قه‌وه.كه‌ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ی واتایی له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده واتاییه‌كانی نووسه‌ر به‌ده‌قه‌كه بدات. ڕۆماننووس له‌ڕۆمانی دێ‌و به‌همه‌ن له‌ڵاپه‌ڕه116دا ده‌ڵێت:_(بكوژه‌كانی شه‌هیدبه‌و هه‌موو دڕندایه‌تییه‌وه‌كاتێ له‌گوندێكدا شه‌هیدی ده‌كه‌ن،ده‌ست له‌ته‌رمه‌كه‌ی ناده‌ن، چاویلكه‌كه‌ی ناشكێنن،به‌دوای سه‌یاره ڕایناكێشن،لێده‌گه‌ڕێن خه‌ڵكی گونده‌كه كه وه‌ك گلێنه‌ی چاویان خۆشیانده‌وێ، وه‌كو ئازیزێكی خۆیان به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه له‌گۆڕستانه‌كی خۆیاندا به‌خاكی بسپێرن. ژنانی گوند وه‌ك خوشك و دایكی خۆی شیوه‌نی بۆده‌كه‌ن و به‌كوڵ ده‌گرین).بڕوام وایه ڕۆماننووس لێره‌دا له سه‌ر زاری دێ‌و به‌همه‌ن، باسی شه‌هید ئارامی سكرتێری كۆمه‌ڵه ده‌كات. كاتێ خۆفرۆشه‌كان و ناپاكه‌كان له‌ڕۆژی 31_1_1978له‌گوندی ته‌نگیسه‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ شه‌هیدیان كرد. خه‌ڵكی گوند، ناهێڵن ته‌رمی شه‌هید ئارام ببردرێته‌وه زێدی خۆی، به‌ڵكو هه‌رله‌وگونده‌دا ده‌ینێژن و ئێستاش ئارامگه‌ی شه‌هید ئارام له‌و گونده‌یه. شه‌هید ئارام نموونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پاك و شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتگێڕبوو.هاوكات، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر پاك و به‌بیروباوه‌ڕبوو. ته‌نانه‌ت جارێكییان له‌كتێبێكدا ئه‌وه‌م خوێنده‌وه، كه ئه‌وساڵه‌ی ئارام شه‌هید بوو، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری گونده‌كانی قه‌ره‌داغ ناوی ئه‌و منداڵانه‌یان نا ئارام كه‌دوای شه‌هید بوونی ئه‌وله‌دایك ببوون. دێوبه‌همه‌نیش پێشمه‌رگه‌یه‌كه سه‌رسامه به‌شه‌هید ئارام. به‌تایبه‌تیش كه‌خۆی له‌چه‌ندین شوێنی ڕۆمانه‌كه‌دا، جه‌خت له‌كۆمه‌ڵه‌یبوونی خۆی ده‌كاته‌وه.
دواجار ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م، كه‌ڕۆمانی دێ‌و به‌همه‌ن، وێنه‌یه‌كی بچووكراوه‌ی تراژیدی شه‌ڕی ناوخۆمان پیشان ده‌ده‌ات. به‌ڵام وێنا كردنێك له‌چوارچێوه‌ی ژانرێكی ئه‌ده‌بی به‌رزدا كه‌ئه‌ویش ڕۆمانه. خوێنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه مایه‌ی ئازارێكی قووڵه بۆمرۆڤ. به‌ڵام ئه‌و ئازاره، ئازارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روون و ڕوحی خوێنه‌ر ئازار بدات، به‌ڵكو ئازارێكه له شێوه‌ی په‌یامێك ده‌درێته گوێی سیاسییه‌كان كه ئیدی تاهه‌تایه بیرله‌ڕشتنی خوێنی براكان نه‌كه‌نه‌وه. به‌ڵكو ده‌بێ په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگرن. سیحری ڕۆمان له‌وه‌دایه خوێنه‌ر كه‌مه‌ند كێش بكات.له‌و ماوانه‌ی ڕابردوودا ده‌یان به‌ناو ڕۆمانم خوێندوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دووله‌وبه‌ناوڕۆمانانه، هاوشێوه‌ی دێ‌و به‌همه‌ن به‌ڵام به‌جۆرێكی تر،باسی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كه‌ن. به‌ڵام جیاوازی دێوبه‌همه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌ناوڕۆمانانه له‌وه‌دایه، كه‌دێو به‌همه‌ن ڕۆمانه، به‌ڵام ئه‌وانی ترگێڕانه‌وه‌ی مێژوون له‌چوارچێوه‌ی زمانێكی سیاسییانه‌ی هه‌ژار له ڕووی ئه‌ده‌بی.خۆزگه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی براكان سووره، دێ‌و به‌همه‌نیان ده‌خوێنده‌وه. هیچ نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌ندیشی لێوه‌رنه‌گرن، ئه‌وا كه‌مێك ته‌ریق ببنه‌وه!!!…
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
——————————
په‌راوێز: دێ‌و به‌همه‌ن/ ڕۆمان/ نووسینی( محمد كه‌ریم)/بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی عه‌بدولره‌حمان زه‌بیحی_سلێمانی/ساڵی چاپ 2018…………..
*ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ به دوو به‌ش له ژماره‌كانی(1089-1090)له ڕۆژانی 23و30/5/2019بڵاوبۆته‌وه…
هیوا … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
هیواكانم گه‌ش و دیـارن
وه‌كو خـۆری پرشنگدارن
به‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی خۆم
به‌ره‌و لوتكه‌ی هیوا ده‌ڕۆم
بۆیــــــه ده‌بێ دڵنیابم
له‌و ڕێگه‌یه مـاندوو نابم
به‌بـــڕوای پته‌و و به‌تین
بۆ سه‌ركه‌وتن له‌باخی ژین
هه‌ر هه‌نگاوی گورج ده‌نێم
بـۆ هیواشم ســرود ده‌ڵێم
خۆزگه ئێوه‌ش وه‌ك من وابن
دڵ پڕ لـه خۆزگه و بڕوابن
به‌یه‌كه‌وه بڵێن بڕیـــــار
هـه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌كار
=====
6/5/2019
دەوڵەت … نوسینی جۆزیف پرۆدۆ‌ن
دەوڵەت*:
نوسینی جۆزیف پرۆدۆ‌ن، P. J. PROUDHON
و: زاهیر باهیر
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
بەشی نۆ:
111- سەبارەت بە چارەنوسی نادیاری یاخود شاراوەیی دەوڵەت.
دوا فەرەزییەی ئارەزوومەندانی دەوڵەت لە هەڵکشانایە، یەکێك لە دیمۆکراتە ساختەچییەکان [موزەیەفەکان] دەڵێت ئەو بیانوەی کە پاساوی پێدەدرێت کە دەوڵەت هەتا ئێستا هەر تەنها ڕۆڵی مشەخۆریی بینیوە لە تەك زۆرداری و زوڵمدا، ڕاست نییە و ناکرێت ئەوە بە تەنها هۆکارێك بێت لە نکوڵیکردنی و ڕەتکردنەوەی ڕۆڵیدا، چونکە ڕێڕەوی دەوڵەت وەکو ئۆرگانێکی بنەڕەتییە لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنان، لە ئاڵووێڵکردنا[ تەداول]، دەستپێشخەری [موبادەرەکردن ] ئازادیی و یەکسانییە.
لای ئەوان [ لای Louis Blanc و Pierre Leroux – وەرگێڕ] دەوڵەت هەر بۆ ئازادیی و یەکسانییە . دەوڵەت متمانە و پشتیوانە [ ڕەسیدە].
بەڵام لە ڕاستیدا بازرگانیی ، کشتوکاڵ / کشتیاریی و هەروەها پیشەسازیی و پیشەسازییکردن دەوڵەتە.
کەناڵەکان، هێڵی ئاسنینی شەمەنەفەرەکان، کانەکان [ مەناجم] ، کۆمپانیاکانی بیمە [تەئمین]، هەروەها فرۆشیارەکانی تووتن و پۆست ئۆفیسەکان، هەموویان دەوڵەتن .
پەروەردە وپێگەیاندنی گشتی دەوڵەتە.
دەوڵەت لە دۆخی باشییدا هەموو خەسەڵەتە نەرێینەکانی دەشارێتەوە و خۆی بە خەسڵەتی ئەرێیانە دەپۆشێت و دەپێچێتەوە، خۆی لە سەرکوتکەرەوە، لە مشەخۆرەوە هەروەها لە کۆنەپارێزییەوە [موحافیزکارەوە] کە هەمیشە وابووە دەگۆڕێت بۆ ڕێکەخەرێك، بۆ بەرهەمهێن و خزمەتکار کەواتە ئەوە فیوداڵیزمە و خۆی نوێکردۆتەوە، دەزگەی هەڕەمیی جەمعییەکانی پیشەسازییە و خۆی ڕێکخستووە و پۆلینەی خۆی بەگوێرەی فۆرمیلەیەکی بەهێز کردووە کە نهێنی ئەوە Pierre Leroux هێشتا لەبەرچاومانی شاردۆتەوە.
بەم شێوەیە ڕێکخەرانی یاخوازیارانی دەوڵەت سەبارەت بە دەوڵەت هیچ شتێکیان لا نییە، تەنها لە گریمانێکەوە دەڕۆن بۆ گریمانێکی دیکە گوایە دەوڵەت دەتوانێت سروشتی خۆی بگۆڕێ و وەرچەرخاندن لە خۆیدا بکات. ئەمەش وەکو ئەوەیە کە قسە لەسەر گۆڕانی شەیتان بە سەرۆکی مەلائیکەکان، بێت، بە تێپەڕینی چەند چەرخێکی ژیانی، دەوڵەت لە ڕێگای خوێن و سەربڕینەوە وەکو دڕندەیەکی کێوی، ئیتر دەتوانێت خۆراکی ئینجانە و ڕوەکەکان و ئاسکەکان بدا، بەرخەکان ئاوس بکات. ئەمە وانەی Louis Blanc و Pierre Leroux سەبارەت بە دەوڵەت، وەکو زۆر دەمێك لەمەوبەر وتومانە هەموو ئەمانە نهێنی سۆشیالیزمن.
” وشەکانی سەرپەرشتیکەر [وەلی ئەمر]، بە دەستودڵیی، حکومەتی خۆتەرخانکەر، ئەمانە لای ئێمە وەکو دروشمێکە، ئەو وشە قوڵمانایانە قسەی نێو ‘ ئینجیلە- بایبڵ’ ن. باشە کێ لە ئێوە دەبێتە پێشڕەو و کێ دەبێتە خزمەتکاری هەموان . هەرچی ئێمەشین ڕقمانە لە بێبەشبوون [مەحرومبوون]، گەندەڵیی، حکومەتی داپلۆسەر کە خەڵکی وەکو نێچیرێك ناچار بە ڕاوکردن لەلایەن خۆیەوە دەکات. ئێمە سەرسامی ئەوانەین کە بەدەستودڵن بەشێکی زیندوون لە مرۆڤایەتی، ئێمە خۆشحاڵ نین بەوانەی کە وەکو بەشێك لە مردوانن. ئێمە یاخیدەبین و دەچینەوە بە گژ بێ ڕێزیی و سوکایەتی و جەردەیی کە لە ئایدیاکانی دەوڵەتی سەروەرن، ئێمە چەپڵە لێدەدەین بۆ ئەوانەی کە بەر دەگرن، بەرهەمدەهێنن و بەڕێزن کە لە ئایدیاکانی دەوڵەتی خزمەتکارن. لەوەش باشتر باوەڕێکە و هەزار جاریش خۆشەوەیستترە لە ژیان – باوەڕەکەمان لە بەرەوڕووبونەوە و دواقۆناخی گواستنەوەی دەسەڵاتدایە ، ئەوەش ڕێڕەوی سەرکەوتنە لە دونیای کۆنەوە بۆ دونیای نوێ. هەموو حکومەتەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ لەسەر ئایدیای دەوڵەتی سەروەر ڕاوەستاون ، بەڵام بێ ئومێدانە سەما دەکەن ، سەمای مردن ”
Nouveau Monde,” November 16, 1849.
Pierre Leroux باوەڕدارێکی پەیگیرە بەم ئایدیانە، ئەوەی کە خوازیارێتی، ئەوەی کە ئەو وانەی لەسەر دەڵێتەوە، ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکات ئەوە نۆژەنکردنەوەی دەوڵەتە، بەڵام ئەو پێی نەوتوین ئەم نۆژەنکردنەوە لە کوێ و لەلایەن کێوە بکرێت و چۆن کارا بێت، هەر وەکو چۆن خۆازیار و بانگەشەی نۆژەنکردنەوەی کریستانەتی دەکات بێ ئەوەی هێشتا باوەڕەکەی پێناساندبێتین و بانگەوازی دەلیلی مەزهەبەکەشی کردبێت.
ئێمە پێچەوانەی Pierre Leroux و Louis Blanc ، باوەڕمان وایە کە تیئوری وەلی ئەمریێتی، بە دەستودڵیی، خۆتەرخان کردن، بەرهەمهێنان، دەستپێشخەریی، ڕێکخراوییبوون، ئایدیای لیبراڵ و دەوڵەتی گەشەکردوو، هەموویان خەیاڵیە [ یوتۆپیا] وەهمێکی تەواوی پوختی [ نقیی] ڕوانگە و بینینی فکر و ڕۆشنبیریی هەردوکیانە. ئێمە وای دەبینین Pierre Leroux و Louis Blanc هەر یەکەیان وەکو پیاوێكن کە لە سەر ئاوێنەیەك ڕاوەستابێت و پێچەوانە ڕواڵەتی خۆی ببینێت و وانیشانی دەدات کە ئەم ڕواڵەتە ڕۆژێك دێت دەبێتە ڕاستینە و جێگای ( لە دەربڕینەکەمان بمانبەخشن) وێنە سروشتییەکەی دەگرێتەوە.
ئەمە ئەوانەیە کە ئێمە لەم دوو پیاوە جیادەکاتەوە، کە بەهرە و خزمەتەکانیان، لە وتنی هەرچییەکدا هەیە، ئێمە هەرگیز خەومان بە نکوڵی لێکردنیانەوە نەبینیوە، بەڵام ئیمە بە سووربوونیان یا پێداگرتنەکەیان [عینادی] کە لەسەر وڕێنەکانیان دەیکەن، دڵگرانین. ئێمە بڕوامان بە دەوڵەتی خزمەتکار نییە ئەم چەمکە بۆ ئێمە چەمکێکی ناکۆکییانەی ئاشکرایە.
خزمەتکار و سەروەر لە دەوڵەتدا، یاخود دەوڵەتی سەروەر و دەوڵەتی خزمەتکار چەمکێکی هاومانان، هاوشێوەن و تەواوکەری یەکدین هەر وەکو چۆن ئەم چەمکە زۆر یاخود کەم بۆ یەکسانییش بەکاردەهێنرێت. خاوەنموڵك، دارا ، لە ڕێگەی سوودی سەرمایەوە خوازیاری زۆرتر و نایەکسانییە؛
کۆمونیزم، بەگوێرەی بنەمای ” هەر کەس بە گوێرەی پێویستییەکانی”، بە کەمتر
لە یەکسانی بواردەدات: نایەکسانیی هەمیشەیی؛ لەبەرئەوەیە کە ئێمە نە
کۆمونیستین و نە دارا.
بە هەمان شێوەش هەرکەس دەڵێت دەوڵەتی سەروەر ئەوە باس لە زەوتکردنی دەسەڵاتی گشت/ خەڵک دەکات، هەرکەسیش باس لە دەوڵەتی خزمەتکار دەکات، ئەوە باس لە نوێنەرەکانی دەسەڵاتی خەڵک دەکات، کە خەڵک هەمیشە نەیارن بەم دەسەڵاتە، چونکە دەسەڵات هەر دەسەڵاتە و هەمیشەش دەسەڵاتێکی دەرەکییە، دەسەڵاتێکی زاڵمە کە پێویستیش بکات ناتوانرێت بگۆڕرێت، دەسەڵاتێکە ناگوێززرێتەوە بۆ هاووڵاتیان ، هەمیشەش زۆر یا کەم ئازادیی تیادا نییە . ئەمە ئەو هۆکارەیە کە ئێمە دژی دەوڵەتین .
درێژەی هەیە
……………………….
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆ‌ن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆ‌ن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆ‌ن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆ‌ن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆ‌ن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.
چاوپێکەوتنی ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی لەگەڵ صابر محمد ناسراو بە « وەستا سابیر»
ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی بە پێویستی ئەزانێت لەسەر دۆسییەی ئەگەری جەنگی ئەمریکا و ئێران ڕای هاوڕێیانێک وەربگرێت و ئێوەش یەکێکن لەو هاوڕێیانەی کە هەمان پرستان پێکراوە لەسەر ئەم دۆسیەیە تا لە ماڵپەڕەکەمان بڵاوی بکەینەوە. و لو زووترین فرسەتدا وەڵامەکانتانمان بەدەست بکەوێتەوە سۆپاستان ئەکەین.
پرسیاری یەکەم/ لەئێستادا ئامادەکاری ئەمریکا بۆ جەنگ هەموو دەنگ وباسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەواوی میدیاکانی جیهانی داگرتووە، ئایا ئێوە بۆچونتان چییە لەم بارەیەوە؟ ئایا ئەگەری ڕودانی ئەم جەنگە هەیە؟
پرسیاری دووەم/ ئایا ئەم جەنگە لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە کاتی ڕودانیدا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر عێراق و ناوچەکە و جیهان؟
پرسیاری سێیەم/ لە حاڵەتی ڕودانی جەنگدا ئایا ئەرکی کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکان وەک بەشی پێشڕەوی پرۆلیتاریا چییە؟ و پرۆلیتاریا لە ناواخنی جەنگێکی کاولکەر چ ئەرکێکی لەسەرشانە؟ ئایا ئەگەری ئەوەهەیە ئەم جەنگە بگوێزرێتەوە بۆ جەنگێکی شۆڕشگێڕانە لە دژی بۆرژوازیی؟
پرسیاری چوارەم/ هەواڵەکان سەرەڕای ئامادەکارییەکانی ئەمریکا لە کەنداو و هەڕەشەکانی ئێران وا شیکاری بۆ ئەکەن کە ئەمریکا ئەیەوێت فشار بخاتە سەر ئێران و ئەمریکاش وا خۆی نیشان ئەدات کە خوازیاری ڕودانی ئەم جەنگە نییە، ئایا لە کاتی بڵێسەسەندنی ئاگری ئەم شەڕە نەگریسە ئێمە لە عێراق ئەتوانین چ کارێک بکەین ؟
ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی
١٦/٥/٢٠١٨
سەرەتا سوپاسی ھاوڕێانی ( ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی ) ئەکەم بۆ ئەم دەرفەتەو ئەم بەسەر کردنەوەیە کە بتوانین بۆچوون و تێڕوانینەکانی خۆمان لە بارەی ڕۆڵی پڕۆلیتاریاو ئەگەری ھەڵگیرسانی شەڕێک لە نێوان ئەمریکاو ئێران و ئاکامە ئابووری و سیاسیەکانی بەسەر ژیانی ملیۆنەھا کرێکار‌و زەحمەتکێشی ئەو ناوچەیەو ڕۆڵی کۆمۆنیستەکان لە ناو ئەم ھەلوومەرجەدا .
وەڵامی پ. ١:
سەرەتا پێموانیە ئەگەری دروستبوونی شەڕ لە گەڵ ئێران‌دا لە ئێستادا ھەبێت ، لە بەر چەند ھۆیەک ؛
ئەمەریکا دووای شکستی لە سوریا ئەیەوێت توازنی ھێزەکانی خۆیان لە ( ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) جارێکی تر بخاتەوە سەر یەک .
ھەوڵدان بۆ تەمێکردن و فشارھێنان بۆ سەر رژێمی جمھوری ئیسلامی ئێران کە ھێزەکانی خۆی لە سوریا و لە یەمەن بکێشێتەوە ، وە ھێزەکانی حشد الشعبی لە عێراق سنوورداد بکات و کارکردیان لە سەر حوکومەتی عێراق نەھێڵێت .
ھیچ ھێزێکی ئەڵتەرناتیڤی ئۆپۆزیسیۆنی بە ھێز لە ئێران‌دا بوونی نیە لەو چەشنەی کە لە عێراق ھەبوو ، نە بزووتنەوەی کوردایەتی لە ئێران و نە ئەھوازیەکان ونە موجاھیدەکان و شاھەنشایەکان ھێزێکی ئەوتۆیان نیە تا بتوانن ببن بە جێگر ی داھاتووی جومھوری ئیسلامی .
خودی جومھوری ئیسلامی لە ھەموو ئاڵتەرناتیڤێکی تری بۆرژوازی تر «مەقبوولترە» جیگەی ڕەزامەندیترە بۆ ئێمریالیزمی ئەمریکا ، بۆ دژایەتی کۆمۆنیزم و ڕادیکالیزم لە ناوچەکەدا .
پەیماننامەی ئابووری و سەربازی سوعودیەی عەرەبی لە گەڵ ئەمریکا بە بڕی ٤٠٠ ملیار دۆلار ، پێویستی بە مانۆڕێک و ئاڵۆزیەکی لەو بابەتە ھەیە بۆ ئەوەی چەکفرۆشی و داھاتی سەربازی ئەمریکی بخاتە بوژاندنەوەو کەڵەکەی سەرمایەی زیاتر و دروستکردنی زیھنیانەی ھێزێکی مەترسیدار ی وەک ئێران بۆ سەر بەرژەوەندی دەوڵەتانی ووڵاتە کانیی کەنداو کە ( ئێرانە ) لە پێناو ڕاگرتنی تای تەرازووی ھێزی ئێران و عەرەبیەی سوعودیەو ئیسڕائیل و بە ھاوپەیمانی خۆیان لە گەڵ ئەمریکا بۆ پێش‌گرتن بە ھەر گۆڕانکاریەکی چاوەڕوان نەکراو کە بێتە پێشەوە بە ھۆی شکستی ئەمریکا لە سوریا‌و تەواوی ناوچەکە ، ئەوەی شایانی باسە بە پلەی یەکەم ئێسڕائیل کە پێشڕەوایەتی سوعودیەش ئەکات ، وەبە پشتی ئەمریکاوە بۆ جیبەجێکردنی (نەخشە ڕێگای) نوێی ئەمریکاو و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ؛ بۆ نموونە گۆڕینی پایتەختی ئیسرائیل لە ( تل ئەبیب ) بۆ (قودس) و دوواتریش لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەرزاییەکانی جۆلان خرانە سەر ئیسرائیل ،……ئەم ھەنگاوە ڕووەو لە پێشە …..واتە پایتەختی ئیسرائیل ڕەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ ھەر لە قودس نەمێنێتەوە ، وە ئەوەی شایانی باسە ھەرێمی کوردستانی عێراقیش بنکەیەکی سەربازی ئەمریکیەو ڕەنگە وەلە درێژەی ئەم نەخشەیەدا ئەو ناوچانە تا ئەگەنە ھەرێمی کوردستان لە یەک بدرێن ئەگەر لە سوریا سەرکەوتنیان بەدەستبھێنایە و ئەم نەخشەیە ڕەنگە سنوورەکەی بگاتە دەریای قەزوێن بۆ نزیکەوتنەوە لە ڕوسیا ھەروەک لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دا لە مانگی ئوکتۆبەری ساڵی ٢٠١٣ باسی نەخشەی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کراوەو وچۆن دابەش ئەبێت بەچەند دەوڵەتێکی تر؛ ھەموو ئەم نەخشە ڕێگایە لە بەرامبەر ڕوسیا‌و چین و ئێران‌دا دەبرێنە پێشەوە .
ھەلوومەرجی فەنزەوێللاو ململانێی ئەمریکا لە گەڵ ڕوسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ووڵاتی ڤەنزەوێللا یەکێکە لە فاکتەرە گرنگەکانی تر بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی ئەمریکا لە سوریا‌و لە (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) ، فشارێکە بۆ سەر ڕوسیا و چین و ئێران وتورکیا کە واز لە پشتیوانی دەوڵەتی فەنزەوێللا بھێنێن .
ھەلوومەرجی ئابووری و سیاسی جیھان لە دووای شەڕی جیھانی یەکەم و دووەم و دەرس و ئەزموونی بۆرژوازی و ئیمپریالیزمی جیھانی کە چیتر و بۆ جارێکی تر نابێ زەمینەی ئابووری و سیاسی بۆ ھەڵگیرسانی شۆڕشێک لە چەشنی شۆڕشی ئوکتۆبەر بۆ کۆمۆنیستەکان وپڕۆلیتاریا بھێننە کایەوە ، بە تایبەت ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە درێژە دان بە سیاسەتی ( ڕیفۆرمیستی بۆرژوایی ) بۆ ددێژە دان بە ژیان وحاکمیەتی بۆرژوازی و سەرمایەداری لە جیھاندا ؛ ئەم ھەلوومەرجە وا ئەکات کە کێشەی یەکلاکردنەوەی ململانێی کەڵەکەی سەرمایە لە نێوان قوتبە ئیمپریالیسەکاندا نە چێتە قۆناغی یەکلاکردنەوەی ململانێکان بەشێوەی ( شەڕو جەنگ سازی) بەڵکە ململانێکە زیاتر لە جەنگێکی ئابووری و گەمارۆ ئابووریەکاندا خۆی بەرجەستە بکاتەوە.
ھەروەھا ھۆیەکی تر کە ڕێگرە لە بەردەم ھەڵگیرسانی جەنگێکی ئاوا ئەوەیە کە نە ئەوروپای یەکگرتوو وە نە پەیمانی ناتۆ وە بەتایبەت ئەڵمانیاو وھۆڵەنداو ئیسپانیا بە ڕاشکاوی دژ بە ھەڵگیرشانی شەڕن لەو ناوچەیەدا ، سەرباری ھەموو ئەم ووڵاتانەش ڕوسیا و چینیش کە گومانی تێدا نیە لە گەڵ ھەڵگیرسانی ئەم شەڕە نین لە لایەن ئەمریکاوە .
خاڵێکی تر کە پێویستە باس بکرێت ئەم «ھاش و ھوش »و ھات و ھاوارەی سەرانی ئەمریکا دژ بە ئێران بریتیە لە سیاسەتێکی ناوخۆیی بۆرژوازی ئەمریکا بۆ وەرچەرخاندنی زیھنی پڕۆلیتاریای ئەمریکا بۆ دەرەوەو و بەلاڕێدابردن و چەواشە کردنی پڕۆلیتاریای ئەمریکایە کە دوژمنی ئەمڕۆمان ئێران وتیرۆریزمە نەک خودی دەسەڵاتداریەتی ئیمپریالیزمی ئەمریکی و دەستدرێژیەکانی بۆ سەر ناوچەکانی تری جیھان ، و چەوساندنەوەیان بۆ پڕۆلیتاریای ئەمریکاو بگرە جیھانیش ؛ ئەم سیاسەتە ناوخۆیەی ئێستا کە ئەیانەوێت ھێز‌و بازووی سەربازی خۆیان نیشان بدەن ، پەیوەندی بە ھەڵبژاردنەکانی ئایندەی ئەمریکاو خودی سەرانی حیزبی جومھوریەکان و ترامپ وەک پسوڵەیەکی بەھێز لە بەرامبەر ھەڵوێستیان دژ بە ئێران .
وەڵامی پ. ٢ :
کاریگەری شەڕێک کە لەو ناوچەیەدا ڕوو ئەدات ڕۆشنە ، سەرەتا بۆ تێکشکاندنی ھەلومەرجی شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکار‌و پڕۆلیتاریای ئەو ناوچەیە بە گشتی ، یەکەم لە باری ژیان و گوزەران و برسی کردن و درێژە دان بە تۆقاندن و ترس و ئیرھابێک کە مەوداکەی زۆر لە کاریگەری خراپی تاقمە تیرۆریستیەکانی قاعیدەو داعش زیاتر ئەبێت ، دووەم بە تاڵانبردن و دەستگرتن بەسەر سەرچاوە نەوت وگاز و کانزایەکانی تری ئەو ناوچەیەو زیاتر کردن و کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ سەر ئەم ناوچەیە. وە لەم نێوەدا ھەلومەرجێکی ترسناک و وەحشەت ئامێز لە چەشنی ھەلومەرجی یەمەن بەسەر تەواوی جەماوەری کرێکار‌و زەحمەتکێشی ئەو ناوچانەدا ئەسەپێنرێت.
ئەبعادی ئەم شەڕە تەنھا ناوچەیی نامێنێتەوە بەڵکە جەمسەرو قوتبە ئیمپریالیستیە جیھانیەکانی تریش تیایدا بەشدار ئەبن ، لە کاتێکدا ئەگەر ئەم شەڕە پانتایەکی گەورەی لەم چەشنە ی گرتە خۆ ئەو کاتە ڕۆڵی ڕابەرایەتی مارکسیستانەی کۆمۆنیستەکانی ناوچەی (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ) ، لە سەر بنەمای ئەو بەرنامە سیاسیەی کە باسمان کرد ، ئەبێتە کارێکی بەرجەستەو و پڕۆلیتاریای شوێنەکانی تری جیھان بەدووای خۆیدا ئەھێنێت ، چونکە ئاکامەکانی شەڕێکی ئاوەھا لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە کار ئەکاتە سەر ژیانی تەواوی پڕۆلیتاریای جیھان و گشت ناوچەکە .
وەڵامی پ. ٣ :
سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمۆنیستەکان وپڕۆلیتاریا !
سەبارەت بە ئەرکی کۆمۆنیستەکان لە ئێستاداو لە کاتی جەنگداو وە لە ھەر ھەلوومەرجێکی تردا لە ژێر دەسەڵاتداریەتی سیستەمی سەمایەداریدا ڕۆشنە ؛ سەرەتا خۆ ئامادەکاری کۆمۆنیستەکان وەک نوخبەیەکی ووشیارو تێکۆشەری ناو چینی کرێکار لەوێوە دەستپێ ئەکات کە ببنە خاوەنی بەرنامەیەکی مارکسیستی کە بە ڕاشکاو دابڕاوی فیکری خۆیان لە گەڵ « سیاسەتی ڕێکخستنی تریدیۆنیستانەو و ڕیفۆرمیستانە » بخەنە ڕوو ، ھەروەھا دابڕانی تەواو لە ھەمو مەیلە سۆسیال دیمۆکراتەکان و چەپی ئەوروپایی و ھەروەھا دابڕان لە گەڵ ( ڕیفۆرمیزمی کرێکاری )لە چەشنی «کۆمۆنیزمی کرێکاری» و بەرنامە ڕیفۆرمیستیەکەیان بە ناوی ( دنیای باشتر ) و ھەروەھا( سۆسیالیزمی پۆپۆلیستی) لە چەشنی مۆدێلی ئەمریکای لاتینی و چاڤێزی و چەندین بیروبۆچوونی تری بە ناو مارکسیستانەو تەنانەت بە ناو ترۆتسکیانە کە بەرنامەکانیان پشت بە سیاسەتی ڕێکخستنی تریدیۆنیستی و ڕیفۆرمیستی ئەبەستێت و بەتایبەت دوابەدووای ساڵەکانی ١٩٣٧ و ١٩٣٨ کە ترۆتسکی و ھاوڕێکانی ویستیان ( ئەنتەرناسیۆناڵی چوارەم )پێکبھێنن وە بۆشایی چالاکی سیاسی مارکسیستانەو ڕێکخستنی سیاسیانەی پرۆلیتاریا بۆ ڕوخاندنی سەرمایەداری و رژێمە سیاسیەکانیان بە چالاکی نیشاندان لە ناو ڕێکخراوە جەماوەریەکان و ھەروەزیەکان و سەندیکاکان بە بێ بوونی پارتی ڕێکخراوو بەڵشەفیانەی پرۆلیتاریای سەردەمی ئێستا پڕ ئەکەنەوەو لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکی کۆمەڵایەتیدا بمێننەوە .
ھێرشی پرۆلیتاریا و ئامادەیی ئەوان لە ناوچەکەدا ھەڵێنجراوی ئیرادەی خود بەخودی پرۆلیتاریای ئەو ناوچەیە نیە ؛ بەڵکە پرۆلیتاریای ئەم ناوچەیە ئیلھام لە ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی پڕۆلیتاریای جیھانی ورئەگرێت و بە ھەمان شێوە ش کار ئەکاتە ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی پڕۆلیتاریای جیھانیش ، ئەم ئیرادەیەش ئێستا لە ئاستێکی زۆر نزم و ناڕێکخراودایە و ە کۆمۆنیستەکان لە جیھاندا لەسەروکاری زیندووکردنەوەی ڕوحیەتی شۆشگێڕانەی مارکس وئەنجلس و لێنین دان و بە گرنگیەوە سوود لە لە ئەزموونی خەباتی ترۆتسکی و ھاوڕێکانی وەر ئەگرن دژ بە ( سۆسیالیزمی میللی ) و ( ڕیفۆرمیزمی شەعبەوی ) ستالینی و حیزبە شیوعیەکانی ؛ ھەرەھا دوژمنی چینایەتی پڕۆلیتاریا ناوچەیی نیە بەڵکە جیھانیە ، چونکە خودی سەرمایەداری جیھانیە .
پەرژو بڵاوی و نەبوونی ئەو ئیرادە و ڕوحیەتە شۆڕشگێڕانەیە ی مارکس و ئەنجلس ولێنین ڕۆڵ و کارکردی خۆێ ئەبێت لە سەر پڕۆلیتاریای ناوچەکە ، بەڵام کۆمۆنیستەکانی ئەو ناوچەیەش دەستەوئەژنۆ دانانیشن کە بۆرژوازی و ئیمپریالیستەکان چۆنیان بوێت سیاسەتەکانی خۆیان بەسەر جەماوەری پڕۆلیتاریادا بسەپێنن ، وە ھەمیشە بەسەروکاری ئەوەوەن کە کۆڕوکۆمەڵ و کادێرانی تێکۆشەری ناو پرۆلیتاریا لە یەکتر نزیکبکەنەوەو و ببنە خاوەنی بەرنامەیەکی ماتیریالیستیانەو جەدەلیانەی مارکس و ئەنجلس و و لەسەر بنەمای ئەم کۆڕوکۆمەڵ و بەرنامەیەوە ببنە خاوەنی حیزب و ئیرادەی سیاسی پڕۆلیتاریای ئەو ناوچەیە بەر جەستە بکەنەوە .
بەردەوام ئەرکی کۆمۆنیستەکان ھەرەک لێنینش فێری کردووین ئەوەیە نەک ھەر بە شوێن ھەلی گونجاو‌دا ( الفرص) بگەڕێین بەڵکە ئەبێ تێ‌بکۆشین و ھەلومەرجە کۆمەڵایەتیەکان بارگاوی بکەین و شۆڕشگێڕیان بکەین و خۆمان ھەوڵی ھێنانە کایەوەی ھەلوومەرجی شۆڕشگێڕانە بدەین و دروستیان بکەین لە ڕێگەی کاری تەبلیغی و سیاسی ئاشکراو نھێنیمان دژ بە بۆرژوازی و ئیمپریالیستەکان بۆ ژێرەوژوورکردن و کۆتایی ھێنان بە سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری و دەسەڵاتەکانیان .
بە بێ بوونی حیزبێکی سیاسی بە توانای لەم چەشنە ھیچ ئومێدێک بۆ گۆڕینی ئەم ھەلوومەرجە بە ھەلومەرجێکی شۆڕشگێڕانە و جەنگی شۆڕشگێڕانە دژ بە بۆرژوازی نیەو نایەتە ئاراوە ، ھەروەک لە سودان و جەزائیر و مەغریب و تونس سوریا یەمەن و لە ووڵاتە عەربیەکانی تردا بینیمان و تا ئێستاش بە بەرچاومانەوەیە .
وەڵامی پ. چوارەم :
کۆمۆنیستەکان و چەپەکان بە شێوەیەکی گشتی لە کاتی ھەڵگیرسانی شەڕێکی لەم جۆرەدا وە بەم سیما‌و چوارچێوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەی کە ھەیانە ھیچ کارێکی سیاسی وخاوەن کارکردێکی مەزن لە سەر ڕەوتی شەڕو لە بەرەی پڕۆلیتاریادا پێ ئەنجام نادرێت ؛ تا ئەو جێگەیەی کە بەبێ ئەم ئامرازە سیاسی و ئیرادە شۆڕشگێڕانەیەی کە خۆیان لە حیزبێکی سیاسی و چینایەتی بە ڕوحی تێکۆشەرانەی مارکسەوە نەیەنە مەیدان ، بەبێ ئەم ڕێکخراوبوونە کۆمۆنیستەکانیش وەک ھەر تاکێکی تری کۆمەڵگا بێ تاسیر ئەمێنێتەوە ؛ ئەرکی ئێمەی کۆمۆنیستەکان ئەوەیە ھەر ئێستا ڕیزی سیاسی و چینایەتی خۆمان بە کۆمەڵگا بناسێنین و پشت بە سیاسەتی ڕێکخستنی بەڵشەفیانە ببەستین بۆ ڕێکخراوکردنی ڕابەرانی ناو مەیدانە کرێکاریەکان ( نەک ووردە بۆرژوازیەکان کە لە ڕووی چینایەتیەوە جێگەی متمانە نین ) و بەرنامەی سیاسی خۆمان بەدوور لەو خاڵانەی کە لە سەروە ئیشارەمان پێداون بخەینە ڕوو .
ھەروەھا لە کاتی ڕوودانی جەنگدا و لە ئێستاوە پێویستە ئامادەیی خۆمان بۆ : یەکەم ؛
کاری تەبلیغاتی چڕ‌وپڕ بۆ کۆکردنەوەو سازماندانی پڕۆلیتاریا بۆ شەڕێکی گەورەترلە پێناو ڕووخاندنی دەسەڵاتی سیاسی بۆرژوازی و ڕزگارکردنی پڕۆلیتاریا لەم شەڕە ھەروەک بەڵشەفیکەکان خەباتیان بۆکرد لە سەروبەندی شەڕی جیھانی یەکەم دا تا توانیان دەسەڵاتداریەتی قەیسەرلە ڕوسیا بڕوخێنن .
دووەم ؛ ھەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی تەبلیغاتی ناسیۆنالیستانەی بۆرژوازی بۆ بەشداریکردن لەم شەڕەدا و موقاتەعەی ڕاستەوخۆو بێ قەیدوشەرتمان بۆ پێش‌گرتن بە ھەڵگیرساندی جەنگێکی ئاوا‌و وەستانی شەڕ .
خەڵکانێک و کادێرانێکی مارکسیستی زۆر دڵسۆز و تێکۆشەر لە ناو بزووتنەوەی کرێکاری و چەپ لە ھەرێم و عێراقدا ئەزموونی شەڕی عێراق وئێرانیان بینیوە ، بەڵام بەداخەوە ئەو ڕوحیەتە شۆشگێڕانەی کە ھەیان بوو لە لایەن مەیلی ( ڕیفۆرمیستی شەعبەوی ) حیزبی شیوعی وھەروەھا مەیلی ( ڕیفۆمیستی کرێکاری) کۆمۆنیزمی
کرێکاری بەرەو ئاقارێکی ڕیفۆرمیستانە بە لاڕێدا براوە و ئەو ڕوحیەتە شۆڕشگێڕانەیان مراندووە وەک ( تاقمێکی فشارھێنەر) بۆ سەر بۆرژوازی لە پێناو ڕیفۆرمسازی ھاتوونەتە مەیدان نەک کار بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی بۆرژواکان لە ناوچەکەدا .
ڕۆڵی بزووتنەوەی مارکسیستی پەڕژو بڵاوی ناو چینی کرێکار و پڕۆلیتاریا لە ئێستادا چ لە ڕووی لۆکا‌ڵی و چ لە لەڕووی جیھانیەوە ئەویە کە ئەم ڕووحیەتە شۆڕشگێڕانەیەی مارکس زیندووبکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ئامادە سازی خەباتی چینایەتی سیاسی و ئابووری پڕۆلیتاریاو بەرەو ئامانجی تێکشکاندنی دەسەڵاتداریەتی بۆرژوازی لە ناوچەکەدا و ەستانەوە دژ بە جەنگێکی مەزنی لەم چەشنە .
———————————————————–
سەرچاەکان :
١-سەرنجێک سەبارەت خەسڵەتی سیاسی تێکۆشانی نقابی ( جەماوەری )
نامەی مارکس بۆ ( بوڵت) لە ٢٣ تەشرینی دووەمی ساڵی ١٨٧١ ؛ کە لە کتێبی ( في الحركة النقابية) له نووسينى ماركس و انجلس و وه رگێڕانی طلال الحسیني و صونیا الخوري طعمة وەرگیراوە .
میدیاكار و ئه‌رك … ئاری زێندینی
كاتێك رۆژنامەڤان پەردە لەسەر كەم و كورتییەكان لا دەدات، مانای ئەوە نییە وڵاتەكەی سەرەو ژێر دەكات، یان دوژمنایەتیی كەس دەكات، بەڵكوو مەبەستيەتى
ئەركی رۆژنامەڤانیی خۆی بەجێ بگەیەنێت.
كاتێك رەخنەش لە سیاسەتی هەڵەی حكومەت دەگرێت، بۆ ئەوەی نییە دوژمنی بۆ پەیدا بكات، یان ئینتیمای تاك بۆ نیشتمانەكەی لاواز بكات. ئەو كاتەش كە لە سەر كاربەدەستێكی باڵای حكومەت دەنووسێت، ئەوە ناگەیەنێت رقی لێ دەبێتەوە، بەڵكوو مەبەستیەتی بە ئاگای بێنێتەوە و هەڵەكانی بخاتە بەر تیشكی سەرنجی دەوروبەر.
لەگەڵ ئەوەشدا، نابێ بیرمان بچێ، زۆر جار خودی میدیاكار حورمەتی پیشەكەی ناگرێ، لەم لاو ئەو لاوە ئاراستە دەكرێ و لە ژێر كاریگەریی مەیلی سیاسی و ئایدیۆلۆژیدا دەجووڵێتەوە، یان لە روانگەی بەرژەوەندیی كەسی سەیری شتەكان دەكات، ئەمەش رێك زیان بە ناوبانگی پیشەكەی دەگەیەنێ و رەنگە دوا جاریش متمانە بدۆڕێنێت.
میدیاكار، ئەركێكی گرنگی لە ئەستۆدایە، ئەویش پاراستنی ئەمانەتی پیشەیی و راستگۆییە. مادامەكێ ئامانجی كاری رۆژنامەڤانی پێشخستنی كۆمەڵگە و پاراستنی كەرامەتی مرۆڤە، دەبێ بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ رووداو و پرسەكاندا بكات، كارێك نەكات ببێتە مایەی پەشێوی و پاشاگەردانی.
جەماوەر مافی خۆیەتی راستییەكان بزانێ، لەم نێوەندەشدا ئەركی رۆژنامەڤانە بەدوای بێ دادی و بێ سیستەمی و خراپیدا بگەڕێ و بەدواداچوون بۆ دیاردەكان بكات. زانیاری لە بارەی كۆی پرسەكانی پەیوەست بە ژیانی هاونیشتمانیان بخاتە روو، بەڵام هەرگیز مافی ئەوەی نییە كار بۆ لاواز كردنی ئینتیمایی نیشتمانی هاونیشتمانیانی بكات، یان دەست بخاتە كاروباری شەخسیی خەڵكەوە.
میدیای كورد تا هەنووكە خاوەن پەیامێكی روون نییە، یان بەرگرییەكی كوێرانە لە دەسەڵات دەكات و هەموو كاری خۆی لە ستایش و پێداهەڵدان دەبینێتەوە، یان بە چاوی دوژمن لە دەسەڵات و دامەزراوەكانی وڵات دەڕوانێت و سەنگەریان لێ دەگرێت.
ئەركی رۆژنامەڤان شەڕ كردن نییە لەگەڵ حكومەت، ئەركی ئەو چاودێری كردنی كارەكانیەتی. دەكرێ میدیا هەوڵی لادانی وەزیر، یان بەڕێوەبەرێك بدات، كە دەسەڵاتەكەی بۆ خزمەتی بەرژەوەندی تایبەت قۆستبێتەوە، بەڵام ناكرێت بە هۆی هەڵە، یان مامەڵەی خراپی كاربەدەستێك، هەموو جوانییەكانی نیشتمان بسڕێتەوە و حەز بكات وڵاتەكەی سەرەو ژێر بێت.
ئەمە مانای ئەوە نییە، میدیای ئێمە بە سارد و سڕی گوزەر بكا، رۆژنامەنووسیش دەستەو ئەژنۆ دابنیشێت، لێ نابێ تەنیا لە سەر رەگەزێك بوەستێ و رەگەزەكانی دیكە فەرامۆش بكات.
بە داخەوە وەك چۆن هەندێك رۆژنامەڤانی ئێمە بوونەتە دومبكچیی دەسەڵات، ئاوهاش هەندێكیان بوونەتە دوژمنی سەرسەختی حكومەت.
میدیای كورد تا ئێستا نەیتوانیوە مامەڵەیەكی پیشەیی و بێ لایەنانە لەگەڵ رووداوەكاندا بكات.
هەرچی میدیای وابەستەیە، بە گوێرەی بەرژەوەندی ئەو لایەنەی تەمویلی دەكات، زانیاری دەگەیەنێت، میدیای ئەهلیش لە بیری دەچێت ئەركی ئەو گەیاندنی زانیارییە وەك خۆی، بۆیە لە رووماڵ كردنی هەواڵ و بەدواداچوونەكانیدا، خۆی دەكاتە لایەن و وەزیفەی پیشەییانەی خۆی پێ ناپارێزرێت.
میدیای كورد، بە هەردوو جۆرەكەیەوە، یەك دیو دەبینێ، یان تەنیا جوانی و كارە باشەكان دەبینێ، یان تەنیا خراپی و ناتەواوییەكان پیشان دەدات.
ئەركی رۆژنامەڤانە ببێتە چاو‌دێر بە سەر حكوومەت و راستییەكان وەك خۆی بخاتە روو، وەلێ نابێ كارێك بكات لە دەرەوەی هەقیقەت بێت، نابێ متمانە لەدەست بدا و هەقیقەت ون بكات.
لەو سۆنگەیەوە، مادام لە بنەڕەتدا میدیاكار لە خەمی ئینساندایە، داكۆكی لە بەرژەوەندی هاونیشتمانی دەكات، بێگومان وەك چۆن ئەركی پیشەیی بەجێ دەگەیەنێت، ئاواش رۆڵی نیشتمانی دەبینێت، كەواتە ئەركەكەی تەنیا لە سیاقی رۆژنامەڤانی نامێنێتەوە، بەڵكوو دەچێتە خانەی وڵاتپارێزیشەوە.
مێژوو پێمان دەڵێت، كەم نین ئەو میدیاكارانەی لە پێناو راستی و ئاییندەیەكی جوانتر بۆ وڵاتەكانیان بوونەتە قوربانی، لەم رووەشەوە خاكی ئێمە بێ نموونەی زیندوو نییە. هەروەك لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییشدا، میدیاكارانی ئێمە، بێ رۆڵ و كاریگەری و قوربانی نەبوون.
ئەمڕۆش، كە ئەركی گواستنەوەی زانیاری و چاودێری كردنی كایە جیاجیاكانی دەسەڵاتی سیاسی و سیستەمی بەڕێوە بردنی وڵاتیان لە ئەستۆدایە، مانای ئەوە نییە ئینتیمایان بۆ نیشتمان لەدەست دابێ، هەروەك مانای كاڵ كردنەوەی ئینتیمای تاكی كوردیش نییە.
كاتێك تۆ بەدوای دەرخستنی هەقیقەتێكدا دەگەڕێیت، بە حكوومەتەكەت دەڵێیت ئەو هەموو بێ سەروبەری و بێ پلانییە بەسە، مانای راگەیاندنی شەڕ و هەڵگەڕانەوە نییە لە حكوومەت. خستنە رووی خەوش و ناتەواوییەكانی حكوومەت، جۆرێكە لە خۆشەویستی بۆ نیشتمان.
مادام پێمان وایە كۆمەڵگەیەكی ئازادین، دەبێ خاوەن میدیایەكی ئازادیش بین، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانین گوزارشت لە بیر و بۆچوونی خۆمان بكەین. كورد پتر لە میللەتانی دیكەی دونیا پێویستی بە میدیایەكی ئازاد هەیە.
هەموومان دەزانین، لە مێژوودا كورد زوڵمێكی زۆری لێ كراوە، بە خراپترین شێوە چەوسێندراوەتەوە، كەواتە چۆن دەبێ میللەتێك خۆی قوربانیی دەستی سیستەمێكی داپڵۆسێنەر و ستەمكار بێت، كەچی ئازادیی را و ڕای پێچەوانەی قبووڵ نەبێ؟
دیموكراسی بەرهەمی ئازادییە، بە میدیای ئازاد جوانتر و گەشاوەتر دەبێ. بە مانایەكی دیكە، دیموكراسیی راستەقینە، بەرهەمی میدیای ئازاد و سەربەخۆیە، هەروەك (ژان پۆل مارپۆز)ی رۆژنامەڤان پێی وایە: “ئەوانەی ویلەكانی ماشێنی دیموكراسی چەور دەكەن، رۆژنامەڤانانن”.
ئیتر ئەو میدیاكارەی لە ئەركی راستەقینەی میدیا تێگەیشتووە و پیشەییانە مامەڵە دەكات، نەك رێی تێناچێ بە كەسێكی بێ ئینتیما بزاندرێت، بەڵكوو ناڕاستەوخۆ رۆڵێكی زۆر گرنگی دەبێت لە تۆخ كردنەوەی ئینتیمای تاك بۆ نیشتمانەكەی.
سێ چرپەی بولێڵ … سۆران محەمەد
-١-
(مەوداکان)
شەوان گیانم ئەبەخشمە ئەو تابوتەی
هەر مانگەو لەسەر
لێواری حەسرەتێکا
گۆڕ بۆ خۆی هەڵئەکەنێ
مەگەر ئەو ئەستێرە دوورانەی
فێری زمانی تەنیاییان کردم
بێن و لە ناو چۆڵەوانی شاری دڵما
جۆلانەیەك
بۆ خەونەکانی منداڵیم دروست بکەن…
مەگەر ئەو چۆلەکە یاخیانەی
ئاشنای دڕندایەتی مرۆڤ بوون
بێن لەسەر گوێسوانەی شیعرم
بجریوێنن…
منیش ئاشنای زویربوونی گوڵ و
پەیکەری سۆزە بەجێماوەکان بووم.
*
نازانم!
لە چاوەڕوانی زەمەندا
بەردە گۆشەگیرەکانی
سەر ئەو کورسیانەی سەردەمێکە نەجوڵاون
دەبن بە چی؟
*
من دەمویست لەگەڵ هەوردا بفڕ‌م و
چیدی بەسەر
شۆستە بێ چەترەکانا دانەبارم
دەمویست
تریفەی مانگێ بە خۆدا بدەم
تاراکەی بەسەر هیچ شەوەزەنگێکدا نەدابێ
*
نەمزانی
گەرووی شمشاڵەکان دەنووسێن و
کەس لە ئازاری
شیعر ناگا
نەمزانی:
ژیان دەبێتە ڕێبوارێکی سەرەڕۆ و
کەس لە ترپەی دڵی ناگا!
-٢-
(دوا وەنەوز)
لە نێوان من و دوێنێدا
دیوارێکی نزم هەیە
جارجارە لێوەی دەڕواڕم
بەسەر رۆحی پەرژینە هەڵکەندراوەکانا
کە بەرگەی توڕەیی
شوانە بێ بەزەییەکانیان نەگرت
ئێستا پشیلەیەکی زویری
لە قەرەباڵغی هەڵهاتوو
لەوێدا ڕاماوە..
*
ڕۆژە ماندووەکان بە تەوسەوە
سەریان بۆ درێژیی
تولەڕێکان دەلەقان
کەچی هەر تەواو نەبوون و
لە قوڵایی شەودا بزر بوون
ئێستا باڵندەکە
لەسەر دارگوێزە پیرەکە
چیدی ستران
بۆ وانەکانی ژیان ناچڕێ
*
دوێنێ پەپولەیەك بوو
لە زمانی ئازاری نەدەزانی
وانەکانی میهرەبانی
لەبەر رووناکی مۆمەکە
دەخوێندەوە
شەوێك ویستی
ماچی رووناکییەکە بکا،
گڕی مۆمەکە سووتاندی.
بووە دوکەڵێکی سپی و
گەڕایەوە بۆ کوچەکانی منداڵی
-٣-
(ئەی باڵندە دەریاییەکە! چ دەکەی لەم خەراباتە خۆڵەمێشییەدا؟ تۆ ئاشنای هاژەی شەپۆلە شینەکانی….)
ئاوابوونی سێبەرەکان و هەڵنەهاتنەوەیان
دڵیان رەق کردین
هەرچەندێك چاومان گێڕا بۆ شوێنپێی ئەوانەی
(بە ئومێدی دیدار) ڕانەگەشتین پێیان بڵێین
گیانیان لەگەڵ سپێدەکانا ئەهاتنەوەو
تەماشایان دەکردین
خەونمان دەبینی و یاریمان دەکردو زوو بیرمان چوونەوە
لەتبوونی سێبەرەکان و ونبوونیان
لە رۆژە رەشەباوییەکانا
نێرگزییان کردین
وایلێکردین
گوێ بە تەئویلی خەونەکانی (دایك)یش نەدەین!
چ دڵرەقێ بووین؟
بۆ بڕینی سنووری ڕێکەوتە تاڵەکان
ئاوڕمان لە چاوداخستنی ماچە سیسەکانیش نەدایەوە….
*
رۆژە خێراکان
چاوەڕوانی شەویان نەکرد
یادگارەکان بنووسێتەوە
بەدەست ئێمە نەبوو:
رەهێڵە خۆشی نەکردەوە
سەرژمێری لاشە ونبووەکانمان بکەین
ون بووین…
هەریەك بە لایەکدا
………………
مردن له ئاوێنه‌کانا
شوناس و بوون لەڕەگەزی ئەویتردا … نیهاد جامی
وەستان لەسەر شوناس، گەرانەوەیە بۆ پرسیار لەنووسین، کاتێک لەبارەی چیەتی نووسین دەوەستین، ئەو کاتە ئەوە تێکستێک نیە بەتەنیا ڕاماندەگرێت، بەڵکو کۆی ئەزموونی نووسینی نووسەرێکە، دەیەوێت زمان بکاتە ماڵیک تیایدا لەبوونی مرۆییەوە بەرەو شوناس هەنگاو بنێت، ئەوە ژانری نووسین نیە دەمانوەستێنێت، بەڵکو ئەوە نووسینە چۆتە ناو ژانرێکەوە، لێرەوە باسکردن لەئەزموونی نووسینی ڕەگەزی بابەتێک نیە بۆ ستایش‌کردن، بەڵکو ئەویتری ژن لەکۆمەڵگادا جەستە و بوونی لەژێر هەڕەشەدایە، کەچی لەناو نووسیندا جەستە و بوون بەهاوبەشی بەشداری لەنووسینەوەی زمان دەکەن، ئەو تێگەیشتنە دەمانباتە ناو دنیای شیعری کەژاڵ نوری.
بوون یەکێکە لەکێشە گەوهەریەکانی نێو نووسین، ئەوە بوونی مرۆڤە لەدەرەوەی شوناس، بۆیە زمان دەیەوێت شوناس لەناو نووسین دابمەزرێنێت، شوناسی خودگەرێتی وەک ژن و شوناسی بوونی ئێمە وەک نەتەوە، ئەوە دوو هەنگاوی دامەزراندنە کە نووسین لەڕێی شیعرەوە دەیەوێت بچێتە ناو بونیادەکانی شوناسەوە.
تێکستی رەیپ بەتەنیا شیعرێک نیە، کۆنەستی ژنە، بەڵام کۆنەستێک پێویستە ڕەگەزی بەرامبەرتیایدا تەریق بێتەوە، ئەو تێکستە ئاماژەیەکی ڕوونی تێنەگەیشتنی پیاوە لەویتری ژن، ئەوە پێدانی ماسۆشیەتە بە ژن، وێنەیەک کە خواستی پیاوی چەپێنراوە، تا ژن بەقوربانی ببینت و خۆشی وەک شادیەک وێنەی جەللاد بەجەستە ببەخشێت، ئەو چێژە ماسۆشیە بۆ لەزەت وەرگرتن لەتوندوتیژی و ئازار، وێنەیەکی شیعریی پڕ لەمانای ژنایەتی بەرجەستە دەکات، تا ئەو ساتەوەختە ئەو ڕەگەزە ھێندە بە بوێریەوە باسی لەو ساتە نەکردووە، کەژاڵ لەزمانێکی شیعڤی بەرزدا ئەو بوێریە دەدات بەزمان و دێتە ناو بابەتێکەوە کە خاوەنی شیعرێکی رەهەندی فەلسەفیە، تیایدا جەستە تەنیا ئایکۆنێکە، لێرەدا گەر پشت بەو سێ قۆناغە ئاماژەکاریەی زمانزانی ئەمریکی بێرس ببەستین، کە لەپال تیۆرەکەی سۆسێر وەک دوو بنەمای ئاماژەناسی لەسەر بنیاتنراوە، بەلام ئێمە لەسەر سۆسێر ناوەستین، ھێندەی پشت دەبەستین بە بێرس، چونکە جەستە ئایکۆنێکە دەمانخاتە ناو تێکستەوە، چێژی خوێندنەوە و چێژی جەستە بەیەکدا دەچن، پەیوەندی نێوان ژن و سرووشت مێژووی سەرکوتکردنی ئەو ڕەگەزە دەخولقێنێت، لێرەدا ئێمە دەکەوینە ئاراستەی دووەمی بێرسی کە ئاماژەی زمانەوانیە، ئەگەر جەستە ئایکۆنەکە بێت، ئەوا سەرکوتکردن ئاماژەیەکە، ئەوە سادیەتی کردەی سێکسی پیاو نیە، دەرگا لەسەر ئاماژە دادەخات، بەڵکو رێک بەپێچەوانەوە دەرگا بەسەر ئاماژە دەکاتەوە، تاوەکو بگەین بە سێگۆشە بێرسیەکە کە ڕەمزە، ڕەمزی ژن‌کوژی لەڕێگەی ئارەزوی وێرانکاری جەللادەوە، چیرۆکی ئەوانەی بۆ مەیلی نێرایەتی دەکوژرێن، ناوەکان وەک ئاماژەی ئەو مێژووە دەھێنرێنەوە، ئەوە گێڕانەوەی مێژووی پەلاماردانی ژنەکانە کە لەئارەزووەو دەگۆردرێت بۆ سڕینەوە، پەیوەندی جەستەیی لە ئارەزوو دەمرێت و لەکوشتن زیندوو دەبێتەوە، کوشتن دەبێتە ڕەمز بۆ ئاماژەی توندوتیژی کە ئایکۆنەکەی جەستەیە.
تێکستەکە بەسەر سێ بەش پۆلین کراوە، بەشەکان وەک کڕنۆلۆژیای ڕووداو چیرۆکێک دەگێڕنەوەو شیعر دەکەن بە تێکستناسی، ئەو چەمکە ئاماژەناسیەی لە ژۆلیا کریستیڤا فێری بووین، تێکستناسی دنیای ناسینە، بۆ تێگەیشتن لەدەنگەکانی ناو زمان کە باختین بە ئیدیۆلۆژیم ناوی دەبرد، لێرەدا دەنگەکان یادەوەری شاعیر نین، یادەوەری ژنی کۆمەڵگایەکە، تێکست دەبێتە ڕووبەری ناسینی ژنی کورد، ئێمە لەناو تێکست بەتەنیا ژن ناناسین، تێکستناسی نھێنی مرۆڤ لەودیوی ئاماژە زمانەوانیەکان نیشان دەدات، ئەوە ناسینی پیاوە، ئەو ڕەگەزەی ئەویتری لەبوون خاڵی کردۆتەوەو لەھەموو شوێنێک وەک ڕووبەری شەھوەت سەیری ژن دەکات، پەیوەندی ئەو دوانە بۆتە پەیوەندی و مەیلی نێرینە بۆ ھەوەسەکانی لەبەردەم جەستەی مێینەدا.
زیندەوەرەکان وەک مرۆڤەکان ئاستی ڕەگەزی کۆیان دەکاتەوە، ئەوە پیاوبوون نیە، بەڵکو نێربوونە ھەمان مەیلیان ھەیە، ئەوی مێ وەک مێی زیندەوەرەکان یەک ھەستیان ھەیە کە قوربانین، ئەوەش لەھێرشی نێرەکان، شتێک نیە ناوی خۆشەویستی بێت، ئەوەی ھەیە ڕقە لەنێری توندڕەوی زەبروزەنگی بونیادی عەقڵیەتێکی سادی.
لەدوابەشی تێکستدا ئەیکون جەستە دەباتە ناو دنیایەکیتر، ئەوە وەک مەنفیەکە بۆ سزادان، کە تەنیا بیرکردنەوە جیاواز نیە، تەنانەت زمانیش گۆڕانی بەسەردا دێت، ووشەکان دەمرن و جەستە دەبێتەوە زمان، جەستەی ژن دەبێتەوە ئاماژە، بەڵام ئاماژە تەنیا بۆ تێگەیشتنی ڕەگەزی خودە، بۆ ئەوەی دنیای تایبەت بەخۆیان درووست بکەن، لەرێگەی ھەرسێ بەشەکەی تێکست ھەمیشە لەبەیەکداچوونێکی بەردەوامی «ئەیکون/ ئاماژە/ ڕەمز» داین، لێرەدا مار وەک ئاماژەیەک بۆ خواردن، سڕینەوەی بوون و تەسلیمبوونە بە پەلامارەکانی پیاو، گەر مار لەوێنەی خەلیقەتدا ئاماژە بێت بۆ ئەھریمەن، ئەوا لەوێنە دەرونشیکاریەکەدا مار وێنەی ئەندامی سێکسی نێرینە وەردەگرێت و خواردنیشی لەلایان ژنەوە سێکسە لەگەڵ پیاوێک کە پڕە لەهەستی خۆبەکەمزانین، بۆیە دەیەوێت کردەکە لەڕێی دەم ئەنجام بدرێت، چەندە ئەوە بەشێک بێت لەپەیوەندی سرووشتی، بەڵام بۆ مرۆڤی نەخۆش لادان لەو وێنەیە دەیگۆڕێتە سەر دۆخێکی دەروونی، ئەو ئاماژی مارە بۆ خۆی ئاماژەیە بۆ ڕەگەزی نێر، ڕەگەزێک ھەمیشە پەلامار دەدات و بەزۆر سکی ژنەکان پڕ دەکات.
ھەرسێ بەشی تێکستەکە ڕووبەرێک بۆ پەلاماردان دەخوڵقێنێت، مێژووی ژن وچیرۆکی لاقەکردنەکانی وابەستەی ناونیشانی تێکست دەکات، تێکست دەبێتە زانستێک بۆ تێگەیشتن لەو ساتەوەختە ھەنوکەییەی تیای دەژین، کە درێژکراوەی یادەوەریە.
ئەگەر لەئاستی فەردی شوناس لەژێر هەڕەشەی فەوتان بێت، ئەوا لەئاستی کۆمەڵگادا شوناس هەمان گرفتی هەیە، بۆیە گەر کێشەی شوناس لەئاستی فەرد کێشەی ڕەگەزی بێت، ئەوا لەئاستی کۆمەڵی کێشەیەتی لەگەڵ گوتاری سیاسی، بۆیە پەیوەندی نێوان نیشتمان و کۆمەڵگا ونکردنی ئاستی شوناسە، چونکە مانایەک بۆ پیرۆزی نامێنێتەوە، ئیدی شتێک نامێنێت پێی بوترێت دوژمن، چونکە جەستەی کوردی دەبێتە جەستەیەکی دوانەیی لەنێوان دۆست و دوژمن‌دا، جەستەیەک دوالیزم لەخۆی کۆدەکاتەوە، شاعیرەکەمان وەک دەنگی تێکست ئەوە ناو دەبات بە «ئێستا باشور تەنیایە» ئەو ناونیشانە بۆ تێکستێکی شیعریی بانگەشەیەکی فراوانی گوتاری کوردبوون و تەنیابوونی بەشێکە لەنیشتمان، کە بەھۆی خیانەتی ئۆکتۆبەر تووشی ئەو تەنیاییە دێت، نیشتمان دەبێتە مەسیحێکی جێماوی سەر خاچ، لێرەدا کەرکوک وەک وێنەی باشور نیشتمانێکی تەنیایە و کەس بەلایدا نایەت، تەنانەت بەشەکانی تری نیشتمان تەنیایی نارەوێننەوە، ئەوە شکاندنی شکۆی نەتەوەیە، شکانێک برین وا لەشاعیر دەکات لەئاستی یاداشتکردنی ئەو رووداوە پەردە لەرووی کارەکتەرە سیاسیەکان ھەلبداتەوە، ئەوەش ھەندێکجار لەگوتاری شیعریبوون زمان دەباتە ئاستی نزمە من و شیعربوون دەگۆرێت بە ئاخاوتنی زارەکی، بەڵام دەشێت ئەوە گریمانەیەک بێت بۆ ساتی بێبەھاکردنی بوونی ئێمە، کە شیعر ناتوانێت بێدەنگ بێت و بەزمانێکی شاعیریانە دوا نیگای بەناو کەرکوک بگێڕێت، بۆیە نیشتمان لەنێوان دۆستەکان و دوژمنەکانی وەک یەک ھەراج دەکرێت.
تەنیایی و مەرگ دوانەیەکن لەناو نووسیندا ئامادەبوونێکی پتەوی هەیە، ئەوە وا دەکات لەدوو ئاستدا بیبینین، لەئاستی فەردی مەرگی دایک دەبێتە خاڵێکی تاریک بۆ ژیان، گەڕانەوە بۆ دایک وهەستکردن بەساتی ئارامی تەنیا ساتی لەناو ئەودا بووە، سەرەتای تێگەیشتنێکی ژنانەیە، دنیای دەرەوە رەگەزی بەرامبەر ناشیرینی کردووە، بۆیە پرسیارکردن لەمەرگ لەڕێگەی دایکەوە خەونبینینە بەژیانێک کە زادەی خەیاڵە، بۆیە تێکستی “هەر گلەیی بێ لای تۆ دایکە” چونە دۆخێکی نەستیە، بڕوا نەهێنانە بەو مەرگە “ئەڵێم دایکم هێشتا لەدەرەوەیەو/ سەرمای ئەبێ/ هەر لەبیریشم نیە مردووە”
ئاستی دووەمی مەرگ، وابەستەی هەڕەشەی لەناوچوونی شوناسی نەتەوەیە، بۆیە لە تێکستی «مەرگی ھێواش» لەناونیشانەوە ئێمە چاوەروانی مردنێکی لەسەر خۆین، لەبیماری نەخۆشخانەیەک دەچین، کە نایەلن نەخۆشەکەمان چاک بێتەوە لێرەوە جەستەی نەتەوە لەروبەرێکی نیشتمان دەبێت بەجەستەی کۆ، شاعیر خودگەرێتی خۆی دەداتە دەست زمان، زمانی تێکست زمانی ئێمەیە ، ئێمە لەناو برینەوە لەبەردەم پەتی سێدارە و مەرگی خۆمان‌داین، مرۆڤە قوربانیەکانی ناو نیشتیمان لەدەرەوەی یادەوەریدان، لەناو ئێستایەکدان کە ساتەوەختی ئامادەبوونە بۆ مەرگ، کۆ دەنگی ئێمە لەبەرامبەر رووداوەکان، چەمکێک نیە بۆ ھێز، ھێندەی ھاوارێکە لەبەردەم تەنیایی قوربانی، زمان گوزارشت لەھەستی ناسێۆنالیستی دەکات، زمانێک چەندە دەیەوێت گوتاری کوردبوون بنووسێتەوە، سەرەنجام ئەو گوتارە لەیەکگرتوویەوە بەرەو لێکترازان دەچێت، ئەوە ھەستە سادەکانی مرۆڤە دەیەوێت ئەو شوناسە بنووسێتەوە، ئەو لێکترازانە نەک بەتەنیا لەئاستی کۆدەنگی گوتارێکی نەتەوەیی، بەلکو لەئاستی خودگەرێتی شاعیریش لێکترازاوە، ئێمە خێرا دەچینە سەر رەگە شوناسیەکەی، بەردەوام دەنگی ژنێک دەبیستین بەناو رووداوەکان تێدەپەرێت، ژنێک لەبەردەم برینی نەتەوەدا، ھاوار دەکات «کچی شەرعی دەربەندیخان نەبم» دەیەوێت سوتانی لەگەل سرووشت ھاوواتا بکاتەوە کە شاخ بسووتێت ئەویش لەگەلیدا گڕ بگرێت، ئەوەش یەکبوونێکی خودگەرێتیە بۆ ساتی شۆرش و قوربانی، لەوێنەی نەبینراودا زمان دەمانخاتە بەردەم ئەو راستییەی نەتەوە ناتوانێت کۆدەنگی بنووسێتەوە، ئەوە زمانە لەرێی شیعرەوە ھاتووە، بەناو برینی یادەوەری شۆرشەکان تێپەرێت، لەرێگەی کارەکتەرو شوێن پەیوەندی وھێزێک بەخود ببەخشێت، ئەو ھەستە ئەخلاقیە گوتاری کوردبوون لەناو شیعردا دەباتە ئاستێکی باڵا، کاتێک کۆ دەنگی وندەبێت، زمان دەنگی جەستە دەکات بە شوناسی خود.
زمان توانا نەستیەکانی لەناو شیعردا بەرجەستە دەکات و بارە ڕەشەبا دەگوازێتەوە، لەو ساتەدا ئێمە تێدەگەین ئەو کۆدەنگیەی تێکست لەسەرەتاوە دەیھێنێتە دواندن، کۆدەنگیەکی کوژراوە، لەسەر تەرمی کوژراو.. ئەوە زمانە دەیەوێت ھەلسێتەوە و شوناس بنیات بنێتەوە، ئەو ھەلسانەوەیە لەئەدەبیاتی ئێمەدا ھەولێکە ھەمیشە شیعر لەئەستۆی خۆیناوە، ئەوەتا دلدار لە تێکستی «ئەی ڕەقیب» دەیەوێت لەڕێی زمانەوە نەتەوە لەمەرگ رزگار بکات و کەس نەکەوێتە بانگەشەی کورد مردووە، بەھەمان شێوە لای شێرکۆ بێکەس لەقەسیدەی ئافات ئێمە رەگمان بۆ ناو دنیایەکی دوور دەبرێتەوە، بۆ ئەوەی زمان دلنیامان بکات، رەگمان لەناو ئاگرەوە ھاتووە بەئاسانی نامرین.
کەژال نوری نەک بەتەنیا زیندوویەتی بە نەتەوە دەبەخشێت، بەڵکو دەیەوێت کۆمەکی تەواوی دەنگەکان بکات بۆ شۆڕش، بۆیە رێنوینی مرۆڤەکان وگروپەکان دەکات بۆ شارەکان، لێرەدا لەپای ھەموو ئەو کارانە، جیاوازی کەژال لەگەل دلدار لەوێدا دەردەکەوێت، ئەو بەزمانی نەتەوە نادوێت، زمان دەباتەوە سەر ئاستی خود، ئەوە دەنگی خودە نوێنەرایەتی دەنگی نەتەوە دەکات، ئەو خەریکی شۆڕشێکە لەناو زماندا، بۆیە دەلێت «مەمکوژن» ئەگەر دلدار شاعیرێکە ھەست بە مەرگ دەکات، بۆیە دەلێت ئێمە زیندووین، بەلام ئەو ژنە شاعیرەمان دەبێت ئەو بارە شەھیدە بداتە مێژوو بۆیە نایەوێت بکوژرێت، زمان شەرمەزاریەکانمان دەباتەوە قەندیل و کەرکوک وشنگال، بەلام ئایا زمان فریای ئەو ھەموو شکست و برینە دەکەوێت؟ ئاخۆ شیعر لەتوانای ھەیە نوێنەرایەتی کۆبرین بکات؟
ئێمە تا بەناو زمانی تێکست قوڵ دەبینەوە، نەزیفی خوێن زیاتر دەبێت، کێشەی سەرەکی شاعیرەکەشمان ئەوەیە بەناو ئەو ھەموو برینە تێدەپەرێت، کەچی توانای ئەوەشی نیە ئەو نەزیفی خوێنە ڕابگرێت، ئەو ساتی نائومێدیە لەگوتاری نەتەوەیی بەھانا ھاتنی ئەخلاقیە بۆ نیشتمان، زمان لەبەردەم مەرگدا پەیوەست نیە بەشکستی گوتارێکی سیاسیەوە، بەڵکو کۆی گوتارەکان جەستەی برینیان پێکھێناوە، لێرەدا پەیوەندی برین و گۆرانی لەرێی دەنگی عەیشە شان و مۆسیقاکەی تارا جاف بەتەنیا وەک کارەکتەر نەھاتونەتەوە، ھێندەی شین و دواندنی رۆحی کوردیە لەرێگەی ژنەکانەوە، لێرەدا زمان لەناوبرین ئەو خەمناکیە دەخاتە ڕوو، کە چۆن پیاوەکان پەلاماردەدەن وشکست دێنن، خیانەت دەکەن و دواتر دەبێتە بەشێک لەمێژووی ئێمە، ئەوا ژنەکانن لەرێی مۆسیقا وگۆرانیە گێرانەوە دەبەنە ئاستی ھونەریەوە.
کۆی برینەکان چەندە چڕیش ببنەوە، سەرەنجام کێشەکە لەبوونی ئەو ئازارەیە کە شاعیر تیای دەژیێت، چونکە نوسین بەتەنیا بۆ نووسینی شیعرێک نیە، ھێندەی پرۆژەیەک بۆ نووسینەوەی برین، بۆیە کاتێک نازانێت مەرگی کۆڵبەر و مەرگی دایک کامەیان زووترە، ئەوە بۆ خۆی دەرکەوتنی ئەو دوو ئاستەی مەرگە لەناو ئەزموونی شیعری کەژاڵ نوری.
نیهاد جامی/ پۆڵەندا
چوار تیۆر دەربارەی چارەنووسی نێوان هزر و زار … کامۆ ئاراز ئەحمەد
بیرکردنەوە یەکێکە لەو چالاکییە هزریانەی کە تاک بە تاکی مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەژموونی دەکەن. جگە لەم فرە بەکارهێنانەی هزر، هێشتاکە هیچ پێناسەیەک نییە کە تاک بە تاکی توێژەران بە ئاسوودەیی قبوڵی بکەن، ئەمەش زۆر سەیرە، ئاخر بنواڕە کە بیرکردنەوە بەهایەکی بێ ئەندازە بایەخدارە بۆ پێناسەکردنی مرۆڤ و جیاکردنەوەی لە بوونەوەرانی تر، تەنانەت ڕێنیە دێکارت کێشەی بوون و نەبوونی مرۆڤی بە دەرئەناجمی پرێمسی Cogito, ergo sum (بیردەکەمەوە، کەواتە هەم) چارەسەرکرد، کەچی ئـێمەی سەیپیەنس بە دێکارتیشەوە هێشتاکە ڕەزامەندیمان نییە بۆ پێناسەیەکی یەکگرتوو بۆ هزر. هزر دەکرێت وا پێناسە بکرێت کە بریتییە لە کۆمەڵە چالاکییەکی ئەقڵ، کە جودیث گرین لە کتێبەکەی Memory, Thinking and Language بەم شێوازە لیستی هەندێک لە چالاکییەکانمان بۆ ڕیز دەکات: داڵغە دان، ئاواتەکان، گریمانەکردنی فەلسەفیانە، هەبوونی بیروبۆچوون، شیکارکردنی کێشە، بڕیاردان، هتد. ئەمانە گشتیان جموجۆڵی هزریین لە مرۆڤدا.
هەرچۆنێک بێت هزر ڕێکخەری ‘زانین’ە لە مرۆڤدا و دواتریش خاسیەتە سایکۆلۆژییەکانی تری وەکو ئارێشە چارەسەرکردن و بڕیاردان. جێگەی ڕۆناهی خستنەسەرە کە ئەو پرسیارە بوروژێنین: زمان دەکەوێتە کوێی هزرەوە؟ یاخود هزر دەکەوێتە کوێی زمانەوە؟
زمانەوانی سویسرایی فێردیناند دێسێسور دەڵێت ‘بە بێ زمان، هزر تەمەئەستێرەیەکی نادیار و ڕێکنەخراوە’. وەلێ، زمانەوانانی دیکە دەکرێت هاوڕانەبن و لە هەمان کەشتی دێسێسور هەمسەفەر نەبن، هەندێک لە زمانەوان تەواو پێچەوانەی ئەو لە زمان دەڕوانن و هزر بە سەرەکیتر و زمان بە دووەمی لە قەڵەم دەدەن؛ سەرەڕای ئەم ناکۆکیانە گومان لەوە نییە کە هزر و زمان پێکەوەبەندن، هەرچەندە بیروڕای زمانەوانان لەسەر چۆنیەتی بوونی ئەم دووانە دژبەیەکبن. کەچی لە بنەمادا ئەم دووانە بانێک و دووهەوان.
لقی سایکۆلینگویستیکس لە زانستی زمانەوانی کە تێکەڵەیەکە لە هەردوو دسپڵنی زانستی زمانەوانی و سایکۆلۆژیا دەکۆڵێتەوە لەوەی کە زمان و سایکۆلۆژیا لە کوێدا بە یەکدی دەگەن. بۆیە سایکۆلینگویستەکان گەلێ کونجکۆڵن بۆ توێژینەوە لە پردی نێوان هزر و زمان. وەلێ هێشتاکە توانستی ئەوەمان نییە پەیوەندی نێوان هزر و زمان بە تەواوی گرێدراوی سایکۆلینگویستیکس بکەین، چونکە گەر بڕوانین، وەک ڕۆژی ڕووناک بۆمان دەردەکەوێت بابەتەکە بەدەر لە زمانەوانی سایکۆلۆژیاش پەل دەهاوێژێت، بۆ وێنە بە توێژینەوە لە کلتوریش بەندە، یاخود کاتێک دەمانەوێت بکۆڵینەوە لەوەی چ بەشێکی فیزیکی مێشک بەرهەمهێنەری هزرە، لێرەدا بەدەر لە سایکۆلینگویستیکس خۆمان دەلکێنین بە نیورۆلینگویستیکسیشەوە، کە لقێکی زانستە دەکۆڵێتەوە لە پەیوەندی نێوان مێشک و زمان.
هەرچۆنێک بێت چوار دیدی سەرەکی هەیە کە دەکرێت مۆدێلی پەیوەندی هزر و زمان چۆن چۆنی بن:
1. LRH: ئەم سێ پیتە کە کورتکراوەی ‘Language Relativity Hypothesis’ن بە زمانی کوردی واتە ‘گریمانەی ڕێژەیی زمان’. ئەم دیدە بینینە بۆ هزر و زمان زۆرجار دەبەسترێتەوە بە زمانەوانی ئەنترۆپۆلۆژی ‘ئێدوارد ساپیر’، بەڵام لە هەمانکاتیشدا زمانەوان ‘بێنجامین لی وۆرف’یش دەستێکی باڵی لە گریمانەکردنیدا هەبووە بۆیە ئەم گریمانەیە زۆر جار بە گریمانەی ساپێر-وۆرف دەناسرێت. ئەم گریمانەیە لەسەر ئەو تێمایە دامەزراوە کە زمان دەبێتە هۆی دیاریکردنی هزر و پێرسێپسیۆن (هەستپێکردن)، ئەوە بۆیەشە جیاوازی بەرچاو لە نێوان وشەگەل و ستراکتۆری ڕێزمانیی زمانەکاندا دەبینین. ئەم دوو زمانەوانە هەردووکیان لێکۆڵینەوەیان کردووە لە زمانی ئەمەریکییە ڕەسەنەکان، کە دواتر لەڕێگەی توێژینەوەکانیانەوە باوەڕیان بەوە هات کە زمان دەبێتە هۆی دیاریکردن و کاریگەریخستنە سەر هزر. بۆ نموونە وۆڕف پێماندەڵێت کە ‘ئینویت’ەکان (کە گەلێکی ڕەسەنی کیشوەری ئەمەریکان’ وشەی جیاواز جیاواز بەکاردەهێنن بۆ بەفر، وەلێ هەر یەک لەو وشانە شتێکی جیاوازیان وەسف دەکرد دەربارەی، ئەمە لە کاتێکدا لە زمانی ئینگلیزی یەک وشە هەیە بۆ ‘بەفر’ بگەڕێتەوە، ئەویش بریتییە لە ‘snow’.
ئەم گریمانەیە دەکرێت بە دووجۆری دیکەوە:
A. جۆری بەهێزی LRH : بە پێی ئەم جۆرەیان زمان دەبێتە هۆی دیاریکردن و میکانیزمی هزر.
B. جۆری لاوازی LRH: بە گوێرەی ئەم جۆرەشیان زمان کاریگەری دەخاتە سەر هزر.
هەرچەندە وۆڕف و ساپیر توێژینەوەیان کرد و هەندێک ئاڕگیومێنتیان وەکو بەڵگە خستە بەردەست بەڵام ئەم گریمانەیە ڕەخنەی لێگیراوە. ڕاستە وۆڕف لە لێکۆڵینەوەکانیدا ئەوەی خستە بەردەست کە ئینویتەکان چەندەها وشە بۆ بەفر بەکاردەهێنن بەڵام ئینگلیزی قسەکەرەکان تەنها یەک، وەلێ ئەو وا لێکیدایەوە کە قسەکەرە ئینگلیزیەکان و ئینویتەکان بە جیاواز جیهان دەبینن. زمانەوانە ڕەخنە گرەکان ئەم پرێمسەی وۆڕفیان بە نادرووست لەقەڵەمدا، ئەوان دەڵێن ڕاستە کە چەند وشەیەک لە ئینویتدا بوونیان هەیە بۆ بەفر بەڵام ئەوە جیاوازی جیهان بینین دەرناخات، بەڵکو ئەوە بەهۆی جیاوازی ژینگەکەیانەوەیە، کە وایان لێدەکات چەند دەستەواژەیەک زیاتر دابهێنن تاوەکو باشتر خۆیان لەگەڵ ژینگەکەیاندا بگونجێنن.
2. ئەم گریمانەیەشیان پێچەوانەی ئەوەی یەکەمە، ئەم گریمانەیان پێی وایە کە هزر زمان دیاریدەکات و کاریگەری دەخاتە سەر؛ ئەم ڕایەش پەیوەستە بە دەروونناسی سویسرایی ‘ژان پیاژێ’. ئەو باوەڕی وەها بوو کە منداڵان بە کۆمەڵێک پڕۆسەی گەشەسەندنی درکپێکردندا (cognition) دەڕۆن، وە لە هەر قۆناغێکی گەشەسەندنەکەدا توانایەکی درک پێکردنی دیاریکراو بەدەستدەهێنن و منداڵەکە سکێماکانی* نوێدەکاتەوە. لەبەر ئەم هۆکارەش، ئەو پێی وابوو کە هزر کاریگەری دخاتە سەر زمان نەک بە پێچەوانەوە، بە واتایەکی دیکە ئەو هزرەی کە منداڵەکە هەیەتی بنچینەییە بۆ شێوەدان بە زمان. پیاژێت ڕوونیکردەوە کە لە یەکێک لە قۆناغەکان، منداڵان وشە بەکاردەهێنن بەڵام واتاکنیان بەتاڵە. بۆیە پێی وابوو کە دەبێت منداڵان سەرەتا کۆمەڵە چەمک و ئایدیایەک پەرەپێبدەن تاوەکو دواتر بە درووستی بدوێن. هەرچەندە پەیوەندیەکی بەرچاو هەیە لە نێوان درک پێکردن (cognition) و زمان بەڵام لە هەمان کاتتدا هەندێک لە توێژەران پەسەندی ڕاکانی پیاژێت ناکەن. بۆ نموونە لە کەیسی ‘لاورا’* زمانەوانێک بە ئەنجامی ئەوە گەیشتبوو کە هەرچەندە لاورا ئاستی زیرەکیەکی (IQ) گەلێ کەمی هەیە و کێشەی زۆری لەگەڵ توانستە درکپێکردنییەکانیدا هەبوو کەچی لە تاسکە سەربەکێشە زمانەوانییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. ئەمەش زەنگی ئەوەی لێدا کە زمان و هزر دوو چەمکی جیاوازن لە یەکتر.
3. دیدێکی دیکە بۆ ڕوانین لە چارەنووسی نێوان هزر و زمان ئەوەیە کە لەلایەن زمانەوانی ڕووسی ‘لێڤ ڤیگتۆسکیەوە’ پێشکەشکراوە. ئەو باوەڕی وەها بوو کە هزر و زمان پێبەستوون بە یەکدیەوە ‘interdependent’، ڤیگتۆسکی لەوە وردبۆوە کە لە قۆناغەکانی سەرەتای وەدەستهێنانی زمان لە منداڵدا، هزر و زمان لە ڕەگی جیا دێن و سەربەخۆن، ئەو لای وا بوو کە هزری منداڵان سەرەتا لەشێوەی وێنەی ئەقڵیدایە و بیریان نازارەکیانەیە ‘non-Verbal’، وەلێ لە تەمەنی دوو ساڵیەوە، هزر و زمانی منداڵان دەست دەکەن بە پشتبەستن بە یەکتری هەتاکو تەمەنی حەوت ساڵان، لەو قۆناغەدا هەر یەکێکیان زیاتر پشت بەوەی تر دەبەستێت. ئەم تیۆرەی ڤیگتۆسکی چەند پاڵپشتیەکی زانستیانەی هەیە، وەک ئەوەی زمان یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ پەرەپێدانی توانستە کۆگنتڤییەکانی. بەڵام گەورەترین کێشەی ئەم تیۆرە ئەوەیە کە گەلێ سەختە مێتۆدەکانی ڤیگتۆسکی پێوانە بکەین، بە هۆکاری ئەوەی ئەم تیۆرە ڕووەو تەمومژی هەنگاو دەنێ دەربارەی ئەوەی ئایە ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی ‘social interaction’* چۆن چۆنی کار دەکاتە سەر وەدەستهێنانی زمانی یەکەم First language acquisition.
4. ئەم ڕوانگەیەشیان وابەستەیە بە تێزی زمانەوانی ئەمەریکی نۆوام چۆمسکییەوە. هزر و زمان لەلایە چۆمسکی دوو چارەنووسی جیاوازیان هەیە و لە بنەماوە بەیەکدی بەند نین، بەڵکو خاوەنی دوو ناسنامە و بوونی جودان. تیۆری چۆمسکی وا لە ئەقڵی مرۆڤ دەڕوانێ کە کۆمەڵە فاکەڵتییەکی مەعریفەیی هەیە، ئەم توانا مەعریفیانەش ڕەگێکی بایۆلۆژیانەیان هەیە. تێزەکەی چۆمسکی وەها بوو کە ئەم فاکەڵتیانە تەواو سەربەخۆن، بەڵام ئەوە نەبێ کە بەرامبەر بەیەکدی مات بن و لەگەڵ یەکدیدا کارلێک نەکەن. وە پێی وابوو کە کۆمەڵە ئەزموونێکی دیاریکراو، کاریگەری بەسەر فاکەڵتیەکی دیاریکراوەوە دەکەن، بە واتایەکی دیکە ئەو ئەزموونانەی کار لە فاکەڵتی زمان دەکەن مەرج نییە کار لە فاکەڵتی بیر بکەن. هەرچەندە تێزەکانی چۆمسکی لە کایەکانی زمانەوانیدا خۆی سەلماندووە و زمانەوانان بە بەردەوامی گوێی بۆ ڕادەگرن بەڵام لە بابەتی هزر و زماندا، زمان‌ناسان تیۆریەکەی ڤیگتۆسکیان لەلا پەسندترە وەک لە هزری چۆمسکی بۆ چارەنووسی هزر لەگەڵ زار.
کامۆ ئاراز ئەحمەد
———————————-
پاشکۆ:
*سکێما (کۆ:سکێماتا) schema لە سایکۆلۆژی و زانستی درک پێکردن بریتییە لەو هزرەی یان ئەو کردارەی کە زانیارییەکان بە کەتێگۆری دەکات.
- لاورا، کە ئاستی IQ نزیکەی 40 بوو ئەم کتێبەی لەسەر نووسراوە بۆ توێژینەوە لەسەر توانا زمانەوانی و کۆگنتڤییەکانی: https://mitpress.mit.edu/books/laura
*Social interaction theory ئاوێتەبوونی کۆمەڵیەتی بریتییە لە تیۆرەکەیی لێڤ ڤیگتۆسکی.
*فاکەڵتی faculty لە زمانەوانیدا توانستێکی ئەقڵی، ئێپێستێمیکە، وە فاکەڵتی زمان language faculty یاخود language moduleیشی پێدەگووترێت، ستراکتۆرێکی گریمانەبۆکراوە لە ئەقڵ و سیستەمی کۆگنتڤی مرۆڤ.
دورگەی کیپرۆس Κύπρος (قوبرس) و هەندێ زانیاری … شاخەوان شۆڕش
گریکەکان (یۆنانەکان) خۆیان بە قوبرس دەڵێن کیپرۆس، بۆیە منیش ئەو ناوەم پێ پەسندە و بەکاریدەهێنم. بەگشتی پێموایە خەڵکی وڵاتەکە چۆن ناوی وڵاتی خۆیان دەهێنن پێویستە ئەو ناوەش بۆ وڵاتەکەیان بەکاربهێندرێت.
باوکم (قادر شۆڕش) لە ساڵانی ١٩٤٣- ١٩٤٦ وەک سەربازی ئینگلیز لە دورگەی کیپرۆس بووە، ئەو سێ ساڵە کاریگەری یەکلاکەرەوەیان لسەر ژیان و داهاتووی ئەودا نواندووە. باوکم زۆر بەرز دەیڕوانیە خەڵکی کیپرۆس، بە دەستپاکی و ساکاری ئەوان سەرسام بوو. خەباتی شۆڕشگێڕانەی ئەوان دژی دەسەڵاتی داگیرکەری ئینگلیز جێگەی گرنگی پێدان و سەرنجی ئەو بووە. گریکە کیپرۆسەکان هەستی ڕزگاریخوازیان بەو بەخشیووە و لەوانەوە فێری خەبات دژی داگیرکەران بوو. بۆیە هەمیشە ئارەزووی ئەوەم کردووە کە سەردانی ئەو دورگەیە بکەم و بیبینم. خۆشبەختانە لە کۆتایی مانگی مایدا ئەو دەرفەتەمان بۆ ڕێکەوت. دیارە جیاوازیەکی زۆر لە نێوان ئەو دوو سەردەمەدا هەیە و گۆڕنکارای زۆر ڕوویانداوە.
ڕووبەری کیپرۆس ٩٢٥١ کیلۆمەتری دووجایە. ژمارەی دانیشتوانی کیپرۆس ٩٤٧٠٠٠ کەسە، سەدا ٧٥ گریکن، سەدا ١٠ ی تورکن (بێ تورکە جێنیشکراوەکان) و سەدا ١٥ی سەر بە نەتەوەی دیکەن. تورکی کۆنی کیپرۆس پاشماوەی عوسمانیەکانن. بەنیازی چارەسەر و یەکگرتنەوە دوای ڕێکەوتنێک لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە نێوان سەرانی هەردوو بەشدا، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە پێکهاتەی دانیشتوانی دورگەکە ٧٨،٥ لەسەدای گریکە، ٢١،٥ لەسەدای تورکە.
کیپرۆس دورگەیەکی خنجیلانەیە و بەگردۆڵکە و چیا دەوڵەمەندە، کەنارەکانی درەوشاوە و ڕوون و سەرنجڕاکێشن. کیپرۆس پڕە لە داری جوانی جۆراو جۆر، ڕەزی زۆر کە ترێی جۆراوجۆر دەگرنە خۆیان، هەروەها پڕە لە گوڵ و پنچکی سەرنجڕاکێش و جوان. دارەکانی وەکو پالمە، زەیتون و پرتەقاڵ و لیمۆ و هەندێ داری دیکە (ناوەکانیان نازانم) زۆر دەکەونە بەرچاو. پنچک و دار تارکی سپی، پەنبە و سور لە زۆر ڕێگە و کەنار ڕێگەکاندا بە بەرزی جیاوازەوە دەبیندرێن. دەگوترێت ٥٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا شەراب لە کیپرۆسدا بەرهەم هێندراوە. دورگەکە بە شوێنەواری سەردەمی رۆمەکان دەوڵەمەندە و لە چەندین شوێندا دەبیندرێن.
سەرەتای ژیانی مرۆڤ لە دورگەی کیپرۆسدا بۆ ٨٠٠٠ ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە. لە ساڵی ١٢٠٠ی پێش زایندا گریکەکان لەوێ جێگیربووین و خۆبەڕیوەبەری شار بنچینەی دادەڕێژرێت. لە ماوەی ٧٠٩ تا ٣٣٣ ی پێش زاین لەلایەن ئاسوری، میسری و فارسەکانەوە داگیرکراوە. دوای ئەوە لەلایەن ئەسکەندەری گەورەوە خراوەتە سەر یۆنان. لە ٥٨ ی پێش زاین تاکو ٣٣٠ زاین هەرێمێکی سەر بە ئیمپراتۆری رۆم بووە. لە ساڵی ٤٥ ی زاین وەکو یەکەم هەرێمی رۆمەکان دینی کریستیانی (مەسیحیەت) لە خۆ دەگرێ. لە ساڵانی ٦٤٧ تا ٩٦٥ لەلایەن لەشکری عەرەبەکانەوە گەلێجار تاڵان دەکرێت. لە ساڵی ١٥٧١ دا لەلایەن تورکە عوسمانیەکانەوە داگیردەکرێت و تا ١٨٧٨ لەژێردەستی تورکاندا دەمێنێتەوە. پاشان ئینگلیز داگیری دەکەن. لە ساڵی ١٩٢٣ دا لە ڕێکەوتنامەی لۆزاندا تورکیا دەستبەرداری هەموو داواکاریەکانی لەسەر کیپرۆس دەبێت (ئەو ڕێکەوتنەی بە زیانی کورد و ئەرمەن تەواو بوو و ناپاکیان لێ‌کرا). بەمجۆرە کیپرۆس دەکەوێتە ژێردەستی دەسەڵاتی کۆلۆنیالستی ئینگلیز تاکو ڕزگاربوونی لە ساڵی ١٩٦٠دا. بەڵام بەداخەوە لە ٢٠ ژولای ١٩٧٤دا لەلایەن تورکیاوە سەرووی دورگەکە داگیردەکرێت و ٣٧ لەسەدای خاکی دورگەکە تا ئەمڕۆش لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەری تورکیادایە. ئەو بەشە لەژێرناوی “کۆماری تورکی باکوری قوبرس” سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە، بەڵام جگە لە تورکیا هیچ وڵاتێک دانی پێنانێت. لە لایەن یوئێنەوە هێلێکی چۆڵ بەپانتایی جیاوازەوە لە نێوان سنوری هەردوو لادا چاودێری دەکرێت.
مۆرکی داگیرکاری تورکە عوسمانیەکان بەسەر دورگەکەوە دیارە، بۆنمونە کەنیسا گەورەکەی نیکۆسیا و فامەگۆستە هەردووکیان کراونەتە مزگەوت. عوسمانیەکان سەریان تێکداون و لە شوێنی تێمپلە کرستیانیەکەدا گومبەت و مینارەیان بە ئەندازیاریەکی هەژارانەوە دروست کردووە و کردوویانەتە مزگەوت. شێواندنێکی پێکەنیناویە کە کەم کارامەیی و بێشەرمی خۆسەپاندنی تورکەکان وێنە دەکات. کورد دەڵێ “سەر قۆزی بن ئاڵۆز” بەڵام ئەوەیان “بن قۆزی سەر ئاڵۆزە” لە راستیدا. لە ژێرەوە کارامەیی ئارتیتێکتۆری کۆنی ڕۆمەکان بە بیناکەوە دیارە و لە سەردا گومبەت و مینارەیەکی ناشیاوی بەسەردا سەپێندراوە. کەنیساکەی فامەگۆستە لەبنچینەدا ناوی کەتەدرال ساینت نیکۆلاسە دوای داگیرکاریەکە ناوی کراوەتە مزگەوتی لالە مستەفا پاشا، ئەو سەرلەشکرە تورکەی کە دورگەکەی داگیر کردووە. ئەوەی نیکۆسیا کراوەتە مزگەوتی سەلیمیە کە لە بنچینەدا ناوی کاتەدرال ساینت سۆفیایە.
دوای داگیرکردنی کیپرۆس لەلایەن تورکیاوە، ڕژێمی تورکیا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای وڵاتەکەی داوە، تورکی لە تورکیاوە گواستۆتەوە کیپرۆس و نیشتەجێی کردوون و رەگەزنامەی ئەوێی داونەتێ. ئەو پرۆسەیە ئێستاش بەردەوامە، بەجۆرێک تورکە کۆنەکانی کیپرۆس ئێستا کەمینەن و کێشە و ناکۆکیان لەگەڵ تورکە جێنیشکراوەکاندا هەیە. دەگوترێت لەوبەشە داگیرکراوەدا ئێستا ٣٥٠،٠٠٠ تورک هەن. تورکیا بەمجۆرە پێشێلی ماددەی ٤٩ رێککەوتننامەی ژەنیڤی کردووە و دەکات. جگەلەوە ئێستا لە سایەی سیاسەتی ئەردۆگانەوە هەوڵی ئیسلامیزەکردنی خەڵکەکە دەدرێت، بۆ نمونە لە ڕێگەی کردنەوەی خوێندگەی قورئان و سەپاندنی پرەنسیپەکانی شەریعە. دەگوترێت تورکە کۆنەکان کێشەیان لەگەڵ ئەو بە ئیسلامکردنەدا هەیە، بەڵام دژ بە سیاسەتی تورکیا بێدەسەڵاتن. ئەو سیاسەتە ئاتۆریتاری و سەپێنەرەی تورکیا وایکرد کە تورکە کیپرۆسەکان لە ٢٢ ژانیوەری ٢٠١٨ دا بڕژێنە سەرشەقام و خۆپیشاندان دژی ئەو سیاسەتە بکەن.
باوکم کە لە ساڵەکانی ١٩٤٣ – ١٩٤٦ دا لە کیپرۆس بووە لە بیرەوەریەکانیدا دەنوسێت ” بەکاتی ٩ی سەرلەبەیانی گەیشتینە بەندەری شاری فامەگۆستە کە شارێکی دورگەی قوبرسە. شارێکی خنجیلانە و جوان بوو. هەستمان لە خەڵکەکەی ڕاگرت بە یۆنانی و تورکی قسەیان دەکرد. ئێمە لەناو خۆماندا گوتمان زۆرباشە لێرە تورک هەن کە سەر بە ئایینی خۆمانن و زۆریشمان تورکی دەزانین کەواتە پەکمان ناکەوێ لە شتکڕین و پێویستییر. بەڵام ڕاستیەکەی بەپێچەوانەوە بوو چونکە یۆنانیەکان لە هەموو ڕووێکەوە لە تورکەکان باشتربوون بۆ ئێمە”… پاشان دەنوسێت، “پەلەکەی ئێمە کە ٣٥ کەس بوو ناردراین بۆ شاری کەرینیە (ئێستا تورکیا داگیریکردووە)، لە نزیک ئەو شارە لەگەل هەندێک سەربازی ئینگلیز بۆ ماوەی شەش مانگ ماینەوە… خەڵکی شارەکە هەموویان یۆنانی بوون تاک تاکەی تورک تێدا بوو”… دوای مانەوەمان بۆ شەش مانگ لە شاری کەرینیە گوستراینەوە بۆ شاری مۆرفۆ. شاری مۆرفۆ دەکەوێتە رۆژئاوای نیکۆسیا (پایتەختی کیپرۆس) دوو کیلۆمەتر لە دەریاوە دوورە و دەکەوێتە کلکەی چیای کەرینیە… خەڵکەکەی هەمووی یۆنانی بوون ٥ تا ١٠ مال تورکی تێدا بوو”… هەروەها دەنوسێت “ئەوکاتە دورگەی قوبرس لە ژێر دەستی ئینگلیز دابوو کە لەلایەن فەرماندەیەکی سەربازی ئینگلیز بەڕێوە دەچوو، بۆیە یۆنانەکان خەباتیان دەکرد بۆ ڕزگاربوونیان لە چنگی ئینگلیز. میللەتی قوبرس کوردیان زۆر خۆش دەویست ڕێک بە پێچەوانەی تورکەکان. یۆنانەکان حەزیان بە دۆستایەتیمان دەکرد، فێریان دەکردین کە گەڕاینەوە کوردستان خەبات بکەین بۆ خۆڕزگارکردنمان لە چنگی ئینگلیز و داگیرکەران”…. “هەمیشە هانیان دەداین کەوا بگەڕێنەوە کوردستان و بەشداری شۆڕشی کورد بکەین، پێیان دەگوتین، “ئێوەش وەک ئێمە ژێردەست و چەوساوەن”. بەڵام تورکەکان بە پێچەوانەی ئەوان بوون، زۆربەیان سیخوڕی ئینگلیز بوون و دژی یۆنانەکان بوون، هیچ نیشتیمانپەروەری و مرۆڤایەتیان پێوە دیار نەبوو، بەڵکو دژی هەموو جۆرە کارێکی مرۆڤانە بوون، هەموو شتێکیان و کارێکیان لە پێناو پارە پەیداکردن بوو”…
دوای داگیرکردنی کیپرۆس لەلایەن تورکیاوە خەڵکە یۆنانەکە ڕادەکەن و شارەکانی کەرینیا، مۆرفۆ و فامەگۆستا و شارەکانیتر جێدەهێلن، ئێستا هەموو دانیشتوانی ئەو شارانە تورکن. دەگوترێ چەند سەد کەسێکی یۆنانی کیپرۆسی لەوێدا ماون کە قبووڵی چۆلکردنی زێدی خۆیان نەکردووە. لەشاری لیمەسۆل لەو هوتێلەی لێی ماینەوە لەوی لە دوکانێکی هوتێلەکەدا کە ژنێک سەرپەرشتی دەکرد لەگەڵیدا کەوتینە گفتوگۆ، خۆشحاڵبوو کە زانی کوردم، هەرزوو گوتی: “ئێمە دوژمنمان هاوبەشە! بەداخەوە خراپترین دوژمنمان هەیە لە هەموو جیهاندا!” گوتی “من یەکێکم لە هەڵاتووەکانی ناوچەی کەرینیا کە بە منداڵی لەوێوە لەگەڵ دایک‌وباوکم رامکردووە. ئێمە خانوو و زەوی و زارمان هەبوو و دەوڵەمەند بووین بەڵام هەمووی داگیرکرا. لێرە وەکو پەنابەر بێ ماڵ و سامان ماینەوە. وڵاتمان ناڕەوا داگیرکرا. تورکیا بۆ وا دەکات!؟ ئەو هەموو خاکەی هەیە بۆ چاوی بڕیوەتە ئەو وڵاتە بچوکەی ئێمە! دوای ئەو هەموو ساڵە چارەسەرێک نییە! زۆر ناڕەوایە! بەداخەوە واهەست دەکەم ژیانی من فەوتا! راستە ئێستا ژیانمان باشە و خاوەنی خانووی خۆمم، بەڵام ئێمە وەکو ئێوە لە دڵەوە بریندارین!”. دواتر گوتی “من لەگەڵ چارەسەری یەکگرتنەوەدام، هیوادارم ئەوە سەربگرێت”.
ئێمە بەسەردان چوینە پایتەختی کیپرۆس کە شاری نیکۆسیایە لەوێدا پەڕینەوە بەشە داگیرکراوەکەی شارەکە کە هەموو دانیشتوانەکەی ئێستا تورکن. جوداییەکی زۆر لە نێوان بەشی خواروو و سەروو بەدی دەکرێت. بەشی خواروو کە لەلایەن کیپرۆسە گریکەکاندایە پێشکەوتنی بەرچاوی پێوەدیارە، هەرچی بەشە ژێردەستەکەیە بەو شیوەیە نییە، خانوو و شەقامەکان بێخزمەت و کۆنن، وە دواکەوتوو دەکەوێتە بەرچاو. ئەو جوداییە بە خەڵکەکەشەوە دیارە لەبەری گریکەکاندا خەڵک ئازاد و گەشاوە و کراوەن، بەڵام لەبەشە ژێردەستەکەدا داخراوی دیارە و بەدی دەکرێت.
داگیرکردنی ئەفرین و بەرگری تورکە چەپەکان لە خەڵکی ئەفرین: کە شاری کوردانی ئەفرین لە رۆژئاوای کوردستاندا لەلایەن تورکیاوە داگیرکرا رۆژنامەیەکی تورکە چەپەکان بە ناوی “ئەفریکا” دژی داگیرکاریەکە وتارێکی دابەزاند و لەژێر سەردێڕەکەدا نوسی “داگیرکردنێکی دیکەی تورکیا”، بەراوردی داگیرکاریەکەی بە داگیکردنی کیپرۆس لە ساڵی ١٩٧٤دا کردبوو. ئەردۆگان وتارەکەی بە بێمۆڕال و بێشەرم ناوبرد و هانی لایەنگرانیدا کاردانەوەی پێویست بەرامبەر بە ڕۆژنامەکە ئەنجام بدەن. سەدان کەس لە تورکە رەگەزپەرستەکانی سەربە گورگەبۆرەکان کۆبوونەوە، ئاڵای تورکیا و کیپرۆسی باکوریان بەرزکردەوە و بەدروشمی ئەڵاهوئەکبەر چوونە بەردەم ئۆفیسی رۆژنامەکە، بە بەرد و هێلکە و بتلی شوشە هێرشیان کردەسەر شوێنەکە. ناونیشانی رۆژنامەکەیان لە بچمی خانوەکەدا هێنا خوارەوە و هەندێ هەوڵیاندا بچنە ژوورەوە و بگەنە ستافی رۆژنامەکە. تورکیا هەرەشەی دادگایی‌کردنی سەرنوسەری رۆژنامەکە شێنەر لەڤێنت و نوسەرەکە عەلی عوسمانی کرد. شێنەر لەڤێنت کە هەوڵی سوتاندن و کوشتنی درا، وە سەگێکی کوژرایان خستە بەردەرکی ماڵەکەی، وەڵامی تووندی ئەردۆگان و تورکیای لە وتارێکدا دایەوە و سیاسەتی تورکیای بە ئیمپریالیستی و عوسمانی نوێ ناوزەدکرد و نوسی: “جێگە سەرسوڕمانە کە پیاوێکی ئەوها گەورە و دەسەڵاتدار لە ڕۆژنامەیەکی ئەوها بچوک دەترسێ”… هەروەها ئەوە دووپات دەکاتەوە کە “خەباتیان لە دژی سیاسەتی ئیسلامی فاشیستانەی ئەردۆگان بەردەوام دەبێت” و لە کۆتاییدا دەنوسێت “ئێمە لە گوتنی راستیەکاندا هەر بەردەوام دەبین”.
گەشتەمان تەنها بۆ هەفتەیەک بوو و کورت بوو، هیوادارم جارێکی‌تر بتوانم بچمەوە ئەوێ و سەردانی شوێنەکانیتری ئەو دورگە جوان و مێژوو دەوڵەمەندە بکەم.
شاخەوان شۆڕش
3-6-2019
—————————————–
سەرچاوەکان:
- https://en.wikipedia.org/wiki/CyprusCyprus:
- Krogh, Dorte, Turen går til Cypern, Politikens rejsebøger, 2018
- قادر شۆڕش، چل ساڵ خەبات و تێکۆشان، ٢٠٠١: http://kadirshorsh.com/Kadir%20Sh..A4.pdf
هونەری کاریکاتێر و ئاستەنگەکان … هەندرێن خۆشناو
کاریکاتۆر سەرەڕای ئەوەی کە هونەرێکی شێوەکارییە، بە یەکێک لە کۆڵەگەکانی هونەری رۆژنامەوانی و راگەیاندنی سەردەمیش دادەنرێت، چونکە زۆر بە سادە و سانایی و خێرایی و قووڵیی پەیامەکەی بەبێ کێشە و ئاڵۆزیی دەگەیەنێت. ئەم هونەرە چەندین هەنگاوی بەرچاو و فراوانی ناوە لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەتایبەتی دوای راپەڕینی بەهاری 1991، و وەشاندنی چەندین رۆژنامە و هەفتەنامە و گۆڤار، بەتایبەتی گۆڤاری تایبەت بە رەخنە و کاریکاتێر، وەکو (سیخورمە) لە سلێمانی و (مەلامەشهور) لە هەولێر، دوای ئەوانیش (دەهۆڵ تایمز) و (تەنزوێنە) و (گەپ) لە هەولێر، مانگنامەی (بەدرخان)یش یەکەمین بڵاوکراوەی کوردی بوو کە پاشکۆیەک بۆ کاریکاتێر تەرخان بکات، هەندێک لە رۆژنامە و هەفتەنامەکانیش گۆشەی تایبەتیان بۆ کاریکاتێر تەرخانکرد، بە سوودوەرگرتن لەو ئازادییە رێژەییەی کە هاتەکایەوە، چەندین هونەرمەندی کاریکاتێریش ناویان دەرکرد، و هەندێکیان تا ئێستاش بەردەوامن و بوونەتە ناوێکی دیار لە بوارەکەدا.
بەداخەوە کە چاوەڕێی پەرەسەندن و بەرەوپێشوەچوونێک بەو هونەرە دەکرا، دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر راپەڕیندا، کەچی بە پێچەوانەوە هەر هەموو گۆڤارە کاریکاتێرییەکان داخران (بەهەر بیانوویەک بێت نەدەبوو داخرابان)، بایەخنەدانێکی بەرچاویش هەستی پێدەکرێت لەلایەن رۆژنامە و گۆڤارەکانەوە، جا چ بایەخنەدانێکی بە بەرنامە و ئاڕاستەکراو بێت، یان کەموکوڕیی و نا شارەزایی زۆرێک لە بەرپرسانی دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەوانیەوە بێت، ئەمانەش بوونەهۆی دوورخستنەوە و رەواندنەوەی هونەرمەندانی کاریکاتێریست لە بوارەکە و گەڕانیان بەدوای بژێوی ژیانیان، کە بەهۆی دەستڕەنگینی و بەهرەکانیانەوە بەدەستیان ناکەوێت، بەداخەوە لەگەڵ زۆریی بڵاوکراوەکان و دەزگاکانی راگەیاندندا، کە هەریەکەیان بەدەیان نووسەر و رۆژنامەنووس و پەیامنێریان تێدا دامەزراوە، کەچی کاریکاتێریستێک یان کارتۆنیستێکیان لەنێودا نیە!.
دەبوو ئێستا دوای تێپەڕبوونی 28 ساڵ بەسەر راپەڕیندا، هونەری کاریکاتێر پشکی شێری بەرکەوتبا لە رۆژنامەگەری کوردی‌دا، کەچی بە پێچەوانەوە نووسینێکی دوور و درێژی (کە زۆربەی خەڵکی نایخوێنێتەوە) بێزارکەر پشکی شێری هەیە لە رۆژنامەکاندا، لە کاتێکدا ئەگەر بزانین کە کاریکاتێر رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە راگەیاندنی رۆشنبیری‌دا، و پتەوکردنی کولتووری رۆشنفکریی، ئەرشیفکردنی رووداو و دیاردەکان، و تۆمارکردنی ترپەی شەقام و ڕای گشتی، و لەبەرئەوەی کاریکاتێر زۆرێک لە بارودۆخە ئاڵۆز و گەورەکان، سادە و سانا دەکاتەوە تا هەموو یان زۆرینەی بینەر و خوێنەر تێیبگەن، جا چ خوێندەوار و ڕۆشنبیر بن، چ سادە و نەخوێندەوار، ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوکردنی هەستی ئینتیمابوون لەلای هاوڵاتیەوە. کاتێک کە بەردەوام خەمەکانی خۆی لەنێو تابلۆیەکی کاریکاتێردا دەبێنێت لە رووپەڕی رۆژنامەکاندا.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئازادی ڕادەربڕین و چاپەمەنییەکان ئاستی بەرزبۆتەوە، لە هەندێک شوێن گەیشتۆتە ترۆپک، ئەمەش بۆتە هۆی ئەفراندن و بەرهەمهێنانی کاری ناوازە و زۆریی بەرهەمی کاریکاتێریستان، دەبێت کوردستانیش شانبەشانی وڵاتانی جیهانەوە هەنگاوبنێت، دەنا دوادەکەوێت، دواکەوتنیش لە زەرەر و زیان زیاتر هیچی لێ بەرهەم نایەت، جا چ بۆ گەل و میللەت بێت، چ بۆ حکومەت و دامودەزگاکانی.
کات زۆر درەنگە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەرگاکانی خۆی بە ڕووی هونەرمەندانی کاریکاتێر و کارتۆن واڵابکاتەوە، و کار و بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی شایستە و گونجاو بڵاوبکاتەوە و ئازادی کارکردنیان بۆ فەراهەم بکات، و پاداشتێکی شایستە بۆ بەرهەمەکانیان خەرج بکرێت، تا هونەرمەندان هەست بە بایەخدان بە کار و بەرهەمەکانیان بکەن، کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر هەست و ناخیان لەڕووی مادی و مەعنەوەییەوە.
•
گریمانەی کوژرانی محمد لەقورئاندا … مەحمود عەبدوڵا
وەک دەزاندرێت پەیامبەری ئیسلام بە نەخۆشی مردووە، وەک عائیشە دەیگێڕێتەوە لە کاتی نەخۆشیەکەدا وتویەتی: ئێستاش ئازاری ئەو ژەهرە لەگیانمدایە،واتا ئەو گۆشتە ژەهراویەی کە لەلایەن ژنێکی جولەکە درایە محمد. کاتێک محمد لەوژنە دەپرسێت کە بۆچی ئەوکارەی کردووە ؟ ژنەکە دەڵێت:ئەگەر پێغەمبەربیت ئەوا گۆشتەکە ناخۆیت و نامریت،ئەگەر درۆشت کردبێت ئەوا لەدەست تۆ ڕزگارمان دەبێت! بەڵام وەک دەزاندرێت محمد بەکاریگەری ئەو ژە هرە مردوە ،بە پێی ئەوەی لە سەرە مەرگدا وتویەتی کاریگەری ئەو گۆشتە ژەهراویە لەگیانمدایە. بە پێی چیرۆکەکانی ژیانی محمد خودا لەمناڵییەوە محمدی هەڵبژاردوە تاکو دوا پەیامی خۆی بۆ مرۆڤ بنێرێت ،دوجاریش سنگی هەڵدڕاوەو و دڵی پاک کراوەتەوە،ئەوەی کە دوجار سنگی هەڵدڕابێت وەک معروف رەسافی دەڵێت واتای ئەوەیە کەنەشتەرگەری یەکەم سەرکەوتو نەبووە.
بەهەر حاڵ محمد کە پێێش بینی ڕوداوگەلێکی چواردە سەدەی دواتری کردوە چۆن نەیزانیوە کە ئەو گۆشتە ژەهراوییە؟ تەنانەت یەکێ لە هاوەڵانیشی دوای خواردنی دەمرێت ئەوە ئەگەرێکی بەهێزە کە بەکارییگەری ژەهرەکە مردبێت،لەکاتێکدا پەیامبەری خودایە!
بەڵام ئەوەی لەم بابەتەدا دەمەوێت بەکورتی ئاماژەی پێبدەم بونی ئەگەری کوژرانی محمدە. لە سوڕەتی ال عمران” ٔوَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ ۚ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ۗ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِين”َ (144)
محمد پێشبینی ئەوەی کردووە کە ڕەنگە بکوژرێت،بۆیە ئایەتێکی نوسیوە تا ئەگەرهات و کوژرا شوێنکەوتوانی نەگەڕێنەوە سەر نەریتی جاهیلی.کێشە کە ئەوەیە کە خودایەک کەسێکی هەڵبژاردبێت ناکرێت ئەو کەسە لەکاتێکدا بمرێت کە بەرنامەکەی تەواو نەبووە و ناکرێت خودا کار بە ئەگەربکات. چونکە لەلایەک دواین پەیامبەرە و،لەلایەکیتر ئەگەر بمرێت لەپێش ڕاگەیاندنی تەواوی بەرنامەکە ئەوا کارەکە نیوەچڵ دەبێت! بەڵام دەبینین خودا ئاگاداری ئەوەنییە،نازانێت ئاخۆ بێباوەڕان دەیکوژن یان نا ! ئەوەش ئەو گومانە دروست دەکات کە محمد خۆی قورئانی نوسیوە. بۆیە محمد نازانێت ئاخۆ دەتوانێ پەیامەکەی بەتەواوی بگە یەنێت یان لە نیوەی ڕێگا دەیکوژن. چونکە محمد زۆر خەمی یەکێتی عەرەبیەتی،وەک ئەگەرێک ئەوە بەگوێی لایەنگرانی دا ئەدات و دەڵێت”ئەگەر هاتو کوژرام ڕێبازەکەم بەرمەدەن”و ئایدیۆلۆژیاکەم سەربخەن.
مەحمود عەبدوڵا
“گۆڕان” وەک بزووتنەوەیەکی بێ-سەر … کاوە جەلال
عەبدولڕەزاق شەریف لە بەشی پێنجەمی زنجیرە نووسینەکەیدا بە ناونیشانی “ئیتر قسە دەکەم” (بڕوانە “کوردستانپۆست”) ناڕاستەوخۆ دەروویەک لەسەر کێشەیەکی کرۆکی ئاوەڵا دەکات کە کێشەی بەرپرسی سەرەکیی پارت یان بزاوتە لەنێو کوردەکاندا. ئەم کێشەیە دەرفەتمان دەداتێ تا ڕادەیەکی گونجاو لە کەسێتیی نەوشیروان مستەفا نزیک بکەوینەوە.
دژەتێرۆری پارتی بڕیار بۆ گرتنی نەوشیروان مستەفای ڕێکخەری گشتی ی گۆڕان دەردەکات (؟)، ئەویش ڕاستەوخۆ پەرچەکردار دەنوێنێت: عەبدولڕەزاق شەریف و شۆڕش حاجی بۆ وەڵامدانەوەی مەسعود بەرزانی ڕادەسپێرێت. گرنگ بۆ ئێمە لەم بەشەی نووسینەکەدا ئەوەیە کە گەرچی لەو کۆبوونەوەیەی نێوانیاندا بڕیار دەدرێت کە شۆڕش حاجی سەعات سێ ی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ببەستێت، ئەوجا بە دوویدا لە میدیای گۆڕانەوە وەڵامی ئەو ڕەفتارە ساویلکەیەی بەرزانی بدرێتەوە، کەچی شۆڕش حاجی سەعات سێ ی پاشنیوەڕۆ بە پێچەوانەی فەرمانی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەیەوە لێدوان دەدات، بەوەش “هەتوانی ساڕێژکردنی برینەکانی پارتی و بارزانی کرد، ئامادەیی کاک نەوشیروانیشی بۆ چوونە دادگا دەربڕی”. ئەم کارە هەمووان توشی شۆک دەکات.
ئەوجا کاتێک عەبدولڕەزاق شەریف و تیمەکەی دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە کە پێیان سپێررا بوو، ئەوا تاقمی “خڕ” داوا دەکەن ئەو حەملەیە لەدژی بەرزانی ڕابووەستێنرێت، جگە لەوە دەبێژن کە مەرج نییە بە قسەی نەوشیروان مستەفای ڕێکخەری گشتی بکرێت. ئەوان بۆ ڕێکخەری گشتی ڕووندەکەنەوە کە فشاری هاوڕێیانی خۆیانیان لەسەرە، تەنانەت درۆیان بە دەمی ئەوەوە کردووە و گۆتوویانە کە گۆیا ئەو خۆی لەو فشارانە بۆ سەر پارتی و سەرۆکەکەی ناڕازییە، هەروەها عەبدولڕەزاق شەریف لە کۆتاییدا ناوی هەموو ئەو کەسانەی پێ دەڵێت کە هەڵوێستی بەو جۆرەیان وەرگرتووە، ڕێکخەری گشتیش وەک وەڵامی ئەو جۆرە ڕەفتارەی ئەوان دەبێژێت کە “ئەوانە هەموویان بەرژەوەندییان لەگەڵ پارتی و هەولێردایە، نایانەوێ لە خۆیانی تێکبدەن، ترسنۆکن و …”.
ئایا ئەم ناکۆکییانە چیمان پێ دەبێژن؟ سەرەتا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بزووتنەوەی گۆڕان لە دروستبوونییەوە “بێ-سەر” بوو، ئەوەش بوو بەهۆی سەرهەڵدانی شێواوی لە “گردەکە”، ئەوجا لە ڕووی سیاسییەوە فرەکوێخاییەکەی نێو “یەکێتی” بوو بە مۆرکی ئەویش.
ئێمە هەروەها دەبینین، کە گەرچی ڕێکخەری گشتی دەیزانی، تەنیا خوازیارانی گۆڕانکاریی سیاسی لەگەڵیدا خەبات ناکەن، بەڵکو هاوکات بەرژەوەندچییان لە دەوری کۆبوونەتەوە و تەنانەت درۆ بە دەم خۆیەوە دەکەن، بەڵێ تەنانەت سەرپێچیی فەرمانەکانی دەکەن بۆ ئەوەی پارتی لە خۆیان تووڕە نەکەن، کەچی ئەو هێشتا هەر ڕێی دەدا کەسانی ئەوها دژبەر لە بزووتنەوەی “گۆڕان”دا بمێننەوە، نەک ئەوەش، بەڵکو تەنانەت پۆستی دیاریان هەبێت!
ئایا ئەم جۆرە وەرگرتنەی هەڵوێست سەر بە سیاسەتە؟ بێگومان سەر بە سیاسەتی دێمۆکراتیانەیە؟ پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە گەرەکە بە نموونەی ئەم بەشەی نووسینەکەی عەبدولڕەزاق شەریف ڕووبکەینە پرسی “ئۆتۆرێتی” (authority)، چونکە لە نێوەندی ئەو ڕەوشەدایە کە نووسینەکە بەهەندی وەرگرتووە.
تێگەی ئۆتۆرێتی دەمانخاتە بەردەم پرسیار لەبارەی رۆڵوەرگرتنی بەرپرسی یەکەم، کە دەشێت بەرپرسی گەل، پارت، بزووتنەوە و هتد بێت. ئاشکرایە ناونیشانی بەرپرسە سەرەکییەکان تا ئەمڕۆ بریتین لە سەرۆک، سکرتێری گشتی، ڕێکخەری گشتی. لێ هەرسێکیان ڕەوانبێژین. سەرەتا گومانی تێدا نییە کە مەسعود بەرزانی سەرۆکی کورد نییە، ئەوجا گەر کەوتبێتە سەر کەڵکەڵەی بوون بە سەرۆک، ئەوا بە حوکمی کەسێتییەکەی، هەروەها بە حوکمی دۆخگۆڕییە کۆمەڵایەتییە کوردییەکان، هیچی دیکە نییە جگە لە خەونێک؛ هاوکات دۆخ و پێگەی مەسعود بەرزانی، وەک سەرۆکی پارتەکەی، “نزیکەی” هیچ جیاوازییەکی لە پێگەی میرێکی بابانی نییە کە لەنێو خۆی خانەوادەکەیدا بە ناحەزان دەوری درابوو و تەنانەت ڕووی دەدا لەدژی ئەو دەستیان لەتەک بێگانەدا تێکەڵ دەکرد. هەروەها جەلال تاڵەبانی هەر گاڵتەی بە “نازناو”ی (نەک پێگەی ناونراوی) سکرتێری گشتی دەهات، چونکە ئەو “بۆ خۆی و پیاوەکانی دەوری زۆر زوو گەیشتبوو بە ناوی مامجەلال”، کە ئیدی کتومت وەک شێخێک سەروەر بوو بەسەر پارتەکەی خۆیدا بەبێ ئەوەی هەرگیز ڕەچاوی پەیرەوپرۆگرامی ئەو پارتە بکات.
لێ ڕەوشەکە لای بزووتنەوەی “گۆڕان” بە حوکمی پەیوەندییە نوێکان و هاتنی نەوەی نوێ بۆ نێوی و هتد کەمێک جیاواز بوو، هێندە نەبێت کە کەسێتیی نەوشیروان مستەفا خۆی بوو بە ئاستەنگ لە بەردەم شکۆفەی ئەو بزووتنەوە دێمۆکراتیخوازەدا کە هەر خۆی ئەندازیاری سەرەکیی پرۆگرامەکەی بوو. ئاخر گەرچی ئەو ڕێکخەری گشتی بوو، لێ هاوکات ئۆتۆرێتی ی نەبوو، بەڵکو کارەکتەرێکی سلێمانی-تەقلیدیانەی هەبوو، ئەمەش ڕێی پێ نەدەدا وەک سیاسەتمەدارێک چالاک ببێت کە وەک “سەر” لەتەک تیمێکی ڕاستەوخۆ هاوکاریدا ستراتیژیی بزووتنەوەکە “دابڕێژێت و بیسەپێنێت” – کەواتە “جڵەوی بگرێت”. لە بنەڕەتدا “گۆڕان” بوو بە پەنگ، چونکە بێ-سەر بوو. بەمەش ڕووندەبێتەوە، کە بۆچی نەوشیروان مستەفا “دەستەوستان” بوو لە بەردەم ئەو هەموو شێواوییەدا کە لە “گردەکە” هاتبوونە ئاراوە، ئەوە هەر لە مەرایی و خۆبردنە پێشەوە و درۆی ئاشکراوە تا دەگات بە تەڵە و بوختان و چاڵهەڵکەندن بۆ یەکدی. کێشەیەکی دیکەی کەسێتیی نەوشیروان مستەفا ئەوە بوو کە جارێک هاوخەباتێکی ڕەخنەییانە دەریبڕی: “ئەو هەردەم دەبێژێت ‘دەبوو ئاوامان بکردایە’، ڕۆژێک لێمان نەبیست ببێژێت: ‘دەبێت ئەوا بکەین'”.
کەواتە لەپاڵ ئەوەدا کە نەوشیروان مستەفا ئۆتۆرێتیی نەبوو، هاوکات ستراتیژیی لە سیاسەتکردنیشدا نەبوو، بەڵکو ئەویش هاوشێوەی سیاسەتکارانی دیکەی وڵاتەکەی “تاکتیکگەرا” بوو و تاکتیکییانە هەوڵی بۆ ئەنجامدانی کارەکییانەی ئەو پرۆگرامە دەدا کە خۆی ئەندازیاری سەرەکیی بوو. لێ هەر ئەم تاکتیکگەراییە لە کۆتاییدا بوو بە گورزێک لە خودی بزووتنەوەی “گۆڕان”، چونکە بەبێ ستراتیژی، یان بە واتایەکی دی ببێژین: بە هەڵپە و هەڵچوون و داچوونی پسیکۆلۆژیانەوە هاتە مەیدانی سیاسەتکردنی پەرلەمانییەوە، وەک سەرەنجامی ئەو هەڵپانەش هەر زوو لەم لا یان لەو لا فریو درا، بەڵێ تەنانەت تێهەڵدانی خوارد، ئەویش بێکەرامەتانە ملی لە بەردەم تێهەڵدەراندا کەچ کرد.
لە بنەڕەتدا نەوشیروان مستەفا بە ناوبانگی دێرینی خۆی وەک پێشمەرگە گەیشت بەو ئاستە کە ئیدی بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ نێو مەیدانی سیاسەتکردن، بێگومان ئەمجارە وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەیەک بە پرۆگرامێکی دێمۆکراتییانەوە بەبێ ستراتیژیی سیاسی. لێرەدا هەمان هەڵوێستی سیاسیانەی جەلال تاڵەبانی ی مامۆستای دووبارە دەبێتەوە، کە لە کرۆکەوە بەم شێوەیە بەرجەستە دەبێت: “من” لێرەم، ئەوەتام، تۆش فەرموو وەرە مەیدانەوە بۆ لای من. فەرموو ببە بە میدیاکار، پەلەمانتار، باخەوان، شۆفێر، ئەندازیاری کارەبا و هتد، هەر پۆستێک دەخوازیت دەتدەمێ. تەواو. ئەمە بریتییە لە کاری حیزبایەتی. ئەوجا مۆرکێکی دیکەی ئەم تێگەیشتنە لە سیاسەت ئەوەیە کە بارەگای سیاسەتکردنیش هاوشێوەی دیوەخانی ئاغا دادەمەزرێنرێت. ئێمە هەمان شێوەی بارەگای سیاسەتکردن لە “گردەکە”ی نەوشیروان مستەفاش دەبینین: ڕۆژانە خەڵک پەیتا پەیتا دێن بۆ ئەوێ، هاتنی زۆرینەیان مەرامی خۆیی لە پشتەوەیە، ئەویش پێشوازییان لێ دەکات و لەگەڵ هەڵسانیاندا بۆ ڕۆیشتن بەڕێیان دەکات و هتد.
بێگومان گەرەکە تێگەی ئۆتۆرێتی ڕوونبکەینەوە تاکو ڕێ لە بەهەڵەتێگەیشتن بگرین. ئێمە ناتوانین ئۆتۆرێتی وەک دیکتاتۆری ڕاڤە بکەین، واتا وەک مورادیف بۆ یەکدی دایان بنێین. هەروەها ئەوەش ڕاست نا‌بێت گەر بیکەین بە ئاوەڵناوی “ئۆتۆریتێر”، وەک چۆن بۆ نموونە لای ئادۆرنۆ تیۆریی “کەسێتیی ئۆتۆریتێر”مان هەیە کە ئەو بۆ نزیککەوتنەوە لە کەسێتیی فاشیستی گۆڕانی پێدا.
لە بنەڕەتدا مەسەلەی ئۆتۆرێتی لە سیاسەت یان لە کاری بەڕێوەبەرایەتیدا بریتییە لە “دەسەڵاتی ڕێزلێگیراوی بەرپرسی یەکەم لە لایەن هاوکارانییەوە”، یان لە لایەن گەلی خۆیەوە، لێ ئەو خۆیشی بێ چەند و چوون داوای ئەو جۆرە هەڵوێستە لە ئەوان دەکات، چونکە گەر ئەوها نەبێت، ئەوسا ناتوانێت کارەکییانە کار بۆ ئامانجەکانی پارتەکەی یان وڵاتەکەی بکات. جگە لەوە ئەو کوڕی خێڵ نییە و باوکی لە زایینییەوە وەک میراتگری ئایندە پێی بگەیەنێت، ئەوجا دەستوپێوەندەکانی خۆی بخاتە بەردەم کوڕەکەی، بەڵکو ئەو وەک کوڕی شار هاتۆتە نێو سیاسەتەوە و تێیدا بەرزبۆتەوە. بۆیە گەر ببێت بە بەرپرسیاری پلە یەکی پارتەکەی، ئەوا دەبێت لە گشت ڕوویەکەوە شایستەی ئەوە بێت، بەوەش بتوانێت ئەرکەکانی ڕابپەڕێنێت. لەم ڕوانگەیەوە گەر بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک ئۆتۆرێتیی نەبێت، ئەوا ناتوانێت کاروبارەکانی ئەو فەرمانگەیە بە گونجاوی بەڕێوەبەرێت. گەر بەرپرسی یەکەمی بزووتنەوەیەکی سیاسی ئۆتۆرێتیی نەبێت، ئەوا ناتوانێت ڕێ لە تەشەنەی سەرەڕۆیی و فرەکوێخایی و تەنانەت بەڵتەجێتی لەنێو حیزبەکەی خۆیدا بگرێت، کە دەشێت هەموویان لە ئایندەدا ببن بە مەترسی بۆ پرۆگرامی سیاسیی بزووتنەوەکە – ئەو بزووتنەوەیە، کە دەشێت بە گفتی گەورەوە هاتبێتە مەیدانی سیاسەتکردنەوە و هاوکات بۆ بڕێکی زۆری دانیشتوانی وڵاتەکەی بووبێت بە مایەی هیوای گۆڕانکاری – وەک لای بزووتنەوەی گۆڕان. لە بنەڕەتدا چۆن کاتی خۆی جەلال تاڵەبانی بۆ پیاوەکانی دەوری، تەنانەت بۆ زۆر کەسی دیکەی پارتی دیکە، “برا گەورە” بوو، نەوشیروان مستەفاش لە لایەن هاوکارانییەوە وەک برا گەورە دەنرخێنرا.
عەبدولڕەزاق شەریف درەنگ دەستی کرد بە نووسینە زنجیرەییەکەی بەو مەبەستە کە پەیوەندییەکانی نێو “گۆڕان” لە سەرەوە هەڵبداتەوە. لە بنەڕەتدا دەبوو هەر زوو دوای مردنی نەوشیروان مستەفا، بە هاتنی عومەری سەید عەلی بۆ جێگەکەی، ئەوجا دوای تاپۆکردنی گردەکە لەسەر دوو کوڕەکەی، یەکسەر “گۆڕانخوازانی ڕاستەقینە” بییان کردایە بە فەرتەنە – گەر “گۆڕانخوازی ڕاستەقینە” بوونایە. گەر ئەو دەمە ڕاستەوخۆ هەڵوێستی بەو شێوەیە وەربگیرایە، ئەوسا دەبوو بە ئاستەنگ لە بەردەم پەرلەمانتارانی ئەمڕۆی “گۆڕان”دا کە نەتوانن هێندە ئاسان خیانەت لە بزووتنەوەکەیان و دەنگدەرانی بکەن، واتا ترسنۆکانە ڕێ خۆش بکەن بۆ ئەوەی ماڵی مەلا مستەفا سەرجەم پۆستە هەستیارەکانی هەرێمەکە”یان” وەربگرن.
بەڵێ گەر گۆڕانییەکان گۆڕانخواز بوونایە، ئەوسا سەر جادەکانیان دەگرت و وازیان نەدەهێنا تا ئەو تاقمە و ڕێکخەری گشتیی نوێ گردەکەیان چۆڵ دەکرد، جا گەر تەنانەت بەو ڕێیەوە هەبوونی “هەرێمەکەیان” بکەوتایەتە مەترسییەوە. ئاخر گەر کوردەکان لە پەیوەندیی دێمۆکراتییانەدا نەژین، ئەوا هەرێمیان پێویست نییە. گەر باندەکانی مافیا حوکمی ئەو بەناو هەرێمەی ئەوان بکەن، ئەوا هەبوونی زیادەیە. گەر باندەکانی مافیا ببێژن، کە نا‌بێت هەرێمێک هەبێت گەر ئەوان تێیدا دەسەڵاتدار نەبن، ئەوا دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە، کە نا‌بێت هەرێمێک هەبێت گەر ئەوان لە نێویدا مافی هەناسەدانیان هەبێت. کەواتە گەرەکە دێمۆکراتی و هەبوونی هەرێمێک وەک پێشمەرجی یەکدی دابنرێن: گەر ئەمیان نەبێت، نا‌بێت ئەویدیکەشیان هەبێت. لێ بەمە هاوکات ڕووندەبێتەوە، کە نووسینەکەی عەبدولڕەزاق شەریف هێندە درەنگ نەهات، چونکە لایەنگرانی پرۆگرامە (نەک ڕێبازە!) دێمۆکراتییە پەرلەمانییەکەی نەوشیروان مستەفا کەم نین، کەواتە دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ و ئاشکرا درێژە بەو پرۆگرامەی ڕێکخەری گشتیی کۆچکردوویان بدەن.
لەنێو “گۆڕان”دا دەرک بە تووڕەبوونێک دەکرێت، کە هاوکات دەچەپێنرێت. کەسانی تووڕەبوو زۆر جار پاساو دەهێننەوە، کە گۆیا ئەوان لە ترسی تێکچوونی “بار و دۆخەکە” خۆیان دەگرن. لێ ئەوان سەهوون، چونکە ئەم پاساوەی ئەوان لە بنەڕەتدا دەستکەلای دەسەڵاتدارانی بەناو هەرێمەکەیە کە قەمەکەی پێ فریو دەدەن. کوردەکان پێویستیان بە ژیانێکی ئاسوودە و دادپەروەرانەیە، ئەوجا گەر تەنانەت هەرێمێکی ڕاستەقینەیان هەبێت و نەتوانێت ئاسوودەیی و دادپەروەرییان بۆ فەراهەم بکات، ئەوا وەک گۆتمان هەبوونی پێویست نییە. جگە لەوە سێ کوردستانی دیکە هەن کە لە ڕووی خەباتی ڕزگاریخوازییەوە لە شکۆفەی بەردەوامدان، کەواتە لە نزیکی ئەو کەسانەوە کە خۆیان بە میراتگری دێمۆکراتییە پەرلەمانییەکەی نەوشیروان مەستەفا دادەنێن، هەڵچوونی مەزن لەگۆڕێیە، ئەوانیش گەرەکە هەوڵی هاوشانی لەتەک ئەواندا بدەن – بێگومان گەر وەک نەوشیروان مستەفا نیشتمانپەروەر بن و هاوکات لە لایەنی خۆیانەوە گۆڕانخواز بن. بۆیە زۆر ئاساییە گەر لایەنگرانی ڕێکخەری گشتیی کۆچکردوو تووڕەبوونیان وەربگۆڕن بۆ هەڵوێستی ئاشکرا کە ئیدی جێی لاوانەوەی “هۆ ڕەوانشاد هۆ ڕەوانشاد، سەرگەردانین ئەی ڕەوانشاد!” بگرێتەوە.
جگە لەوە لاوانەوەی ئەوان بە ڕاستی جێی گومانە، زۆرتر لە هەڵوێستی ئەو عەوامە دەچێت کە بۆ ڕێگری‌کردن لە گلەیی ئەم و ئەو دەچن بۆ پرسەکان و فاتیحایەک دادەدەن. گەر ئەو کەسانە بەڕاستی دەیانەوێت درێژە بە میراتی دێمۆکراتیخوازانەی نەوشیروان مستەفا بدەن، گەرەکە واز لە پیاهەڵدانی “ڕەوانشاد” بهێنن و ڕەخنەییانە کەسێتیی ئەو بنرخێنن. ئاخر ئەو بزووتنەوەیە کە ئەو بە تەمەنی پیری و نەخۆشی بەریخست، پێویستە ئەمڕۆ بە ئاڕاستەی سەرەتاکانی بەرخستنی بنرخێنرێتەوە، تاکو پاشان توخمیانە لە ئەمڕۆوە “درێژەی پێ بدرێت”. ئاشکرایە بەبێ پاکسازییەکی بزووتنەوەکە لە بەرژەوەندچییانی شەیدای سامان و ناوبانگ ئەوە ڕوونادات.
هەروەها گەرەکە ڕاشکاوانە پرسێکی دی پەیوەند بە نەوشیروان مستەفاوە بکرێت بە بابەتی پێوەخەریبوونی ڕەخنەیی. مەبەست لەوەیە کە دەبێت بۆ ژیاننامەی نەوشیروان مستەفا هەروەها ڕەچاوی ئەو پرسیار و بەرپەرچانە بکرێت کە لە سەردەمی پێشمەرگایەتییەوە بەرانبەر ئەو بەرزکراونەتەوە. ئاخر لێرە هیچ شێوەیەکی ترس پێویست نییە، چونکە مەسەلەکە لێرە وەک لای خیانەتکاران نییە کە جاش بوون و خۆیان بێشەرمانە دەکەن بە پێشمەرگە. نەوشیروان مستەفا پێشمەرگە بوو. ئەو دەبێت وەک پێشمەرگە بنرخێنرێت، بە هەموو لایەنەکانییەوە. ئەوجا، هەر لەم پەیوەندییەدا، ئەو کەسانە کەم نین کە دەبێژن نەوشیروان مستەفا یادوەرییەکانی پێشمەرگایەتیی بە ئارەزووی خۆی نووسیونەتەوە، یان چەندین ڕەوشی سیاسیی بۆ بەرژەوەندیی خۆی جیاواز داڕشتۆتەوە، ئەوجا پرسی دیکەی گرنگ هەن کە گۆیا بە لایاندا نەچووە. ئەمانەش دەبێت لە هەر خەریکبوونێکدا بە کەسێتیی نەوشیروان مستەفاوە بەهەند وەربگیرێن.
گەورەیی نەوشیروان مستەفا لە دروستکردنی ناتەباییدایە. بۆیە هۆزان و هۆنینەوە و لاوانەوەی وەک “ڕەوانشاد”، “باوکی هەژاران”، “دڵسۆزی گەل و وڵات” و هتد، بێڕیشەن. ئەو کەسانە کە خۆیان بە میراتگری تێگەیشتنی ئەو بۆ دێمۆکراتی دەزانن، گەرەکە بێباکانە ئاڕاستەی سیاسیی خۆیان دەربخەن – گەر بە ڕاستی ئەوهان.
دەوڵەت — 8 — نوسینی جۆزیف پرۆدۆ‌ن
دەوڵەت*:
نوسینی جۆزیف پرۆدۆ‌ن، P. J. PROUDHON
و: زاهیر باهیر
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
بەشی هەشت:
Jean Jacques ئایدیایەکی خەمخۆرانەی هەبوە سەبارەت بەجنسی مرۆڤ دەربارەی جەوهەر و بوونی، پێگە و کامڵێتی، ئاراستە و داهاتویان. ئەو ئاوای دەبینێت کە کیتلەیەکی گەورە لەو تاکانەی کە بە زەروورە بەهۆکاری نایەکسانی هێزی جەسەدی و ڕۆشنبیرییەوە ڕووبەڕووی مەترسییەکی بەردەوام لە ڕێگای ڕوتکردنەوە لە لایەن کاری ئاڵووێڵکرنەوە، یاخود زۆرداری و زاڵمی کەمایەتییەکەوە، بوون. ئەم بیرۆکەیە کە ئەو دەیگێڕێتەوە بەڵگەی فەلسەفەیەکی کۆنەپەرستانەیە ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی بەربەریزم، کاتێك کە توخمە ڕاستینەکانی ڕژێمی کۆمەڵایەتی ونبوون و بەجێهێڵراون بۆ بلیمەتەکانی یاسادانەر ئیتر ئەو کاتە هیچ مێتودێکی کارکردن، یاخود چالاکیکردنێك ئەوە لە هێز ناپارێزێت کاتێك کە دەسەڵاتێکی باڵادەستی هەڕەشەکەر و تۆڵەسەنەرەوە دەردەکەوێتەوە کە لای هەمووان ئاشکرایە کە ئەو دەرکەوتنە سەرەنجامی تێکچونی ڕابوردووە، پەڵە یا لەکەیەکی بنەچەیییە[ئەسڵی]. بە گوێرەی تەواوی بیرکردنەوەمان وای دەبینین دەزگە سیاسییەکان و دادوەرییەکان وەکو دەستەواژەیەکی ڕوون هەروەها فۆرمیلەیەکی کۆنکرێتی لە ئەفسانەی شکستیی و تێشکانن، سڕی قوربانیدان و قودسییەتی گەڕانەوە و تۆبەکردنن. زۆر جێگای سەرسوڕمانە کە دەبینرێت خۆ بەسۆشیالیستزانەکان دووژمن یاخود مونافسەکانی کڵێسە و دەوڵەتن، کۆپی ئەوانە دەکەنەوە کە قسە بە دین دەڵێن یا کوفر دەکەن کە سیستەمی نوێنەرایەتییە لە سیاسەتا و عەقیدە شکستخواردووەکەی دینە.
لەو کاتەوەی ئەمانە لەسەر مەزهەب[دۆکتەرین] زۆر قسە دەکەن، ئێمە بە ئاشکرا بانگەشەی ئەوە دەکەین، ئەو قسانە هی ئێمە نین. لە ڕوانگەی ئێمەوە هەلومەرجە مۆراڵییەکەی کۆمەڵ بەگوێرەی هەلومەرجە ئابورییەکە بە هەمان پێوانە گۆڕانی تیادا دەکرێت [ مۆدیفای دەکرێت] و باشدەکرێت. مۆراڵی کێویانە، بێدەربەستیی و خەڵکانی ناچالاك هەردووکیان یەكشتن، خەڵکانی کارگەر و هونەرمەندان شتێکی دیکەن. سەرەنجامیش زەمانەتە [ گرەنتیی] کۆمەڵایەتییەکان کە یارمەتی سەرکەوتنی لایەنی یەکەم دەدەن زۆر جیاوازترن لەوانەی کە لە لایەنی دووهەمدا سەرکەوتن دروستدەکەن. لە کۆمەڵێکدا بەهۆی گەشەسەندنی ئابورییەکەیەوە کە تا ڕادەیەك خۆڕسکانە دەگوێزرێتەوە، لەوێدا چیتر لاواز و بەهیز نییە، ئەوەی هەیە تەنها کرێکارانن کە توانا و هێزیان، ئامرازی مەیلی بەردەوامبوونیانە لە ڕێگای هاریکاری پیشەسازییان و زامنێتی ئاڵوگۆڕ [ تەبادول] بۆ هاوتابوونیان. دڵنیاییکردنەوەی ماف و فرمانی هەر یەکێك بەنابەدڵیی، خەیاڵێکە دەتباتەوە بۆ ئایدیای حکومەت و دەسەڵات کە بێ هیواییەکی قوڵ لە ڕۆحەکاندا دەداتە دەست، ئەوەی کە دەمێکە بە پۆلیس و قەشایەتی و پایەکانی ترسێنراوە: سادەترین پشکنینێك لە خەسڵەتەکانی دەولەت کافییە بۆ نیشاندانی نایەکسانیی لە سامانا، هەبوونی داپڵۆسین و چەوساندنەوە، جەردەیی، هەژاریی و نەبوونی کە میراتی ئەبەدیمان نیین. بۆ ئەوەی ئەمە تێپەڕینین یەکەم دەبێت ئەم جۆری نەخۆشی پێستە [leprosy] لە ڕیشە دەربهێنرێت، دوای چەوساندنەوەی سەرمایەداریی، یەکەم تاعونیش کە دەبێت پاکتاو بکرێت، دەوڵەتە.
لە ڕاستیدا بودجە لە نێو دەستێکدایە، کە ئەویش دەوڵەتە.
دەوڵەت بریتییە لە سوپا ڕیفۆرمخواز ئایا دەتانەوێت کە سوپا داکۆکی لە ئێوە بکات؟ ئەگەر ئاوایە، ئایدیاکەت سەبارەت بە ئاسایشی گشتی، ئایدیای قەیسەرەکان و ناپلیۆنییەکانن. ئێوە کۆماریی نین، بەڵکو ئێوە زاڵم و زۆردارن .
.
دەوڵەت پۆلیسە، پۆلیسی شار، پۆلیسی دەرەوەی شار، پۆلیسی سەر دەریاکان و ناو جەنگەڵەکان. ڕیفۆرمخواز، ئایا پۆلیس-ت پێویستە؟ کەواتە ئایدیاکەت بۆ فرمانداریی و ڕژێمە، سەرچاوەکەی Fouché’s, Gisquet’s, Carussidière’s هەروەها M. Carlier’s. یە،ئیدی ئێوە دیمۆکراتی نین. ئێوە سیخوڕن .
دەوڵەت سیستەمێکی تەواوی قەزاییە، دادوەریی لە ئاسایش –دا ، دادگاکانی نێوانی خاوەنکار و کرێکاران بۆ ناکۆکییەکانیان، لە نموونە و هەنگاوی یەکەمدا، دادگاکانی ئیستیئناف، دادگا لە بواری هەناردەکردن و بوارە بازرگانییەکان، دادگای هەڵوەشانەوە ” نەقز” [ نەقز: کە جۆرێك لە دادگاکانی چەرخی هەژدەبووە- وەرگێڕ] ، دادگای باڵا، ئەنجوومەنی شارەوانی، ئەنجومەنی دەوڵەت، ئەنجوومەنەکانی جەنگ. ڕیفۆرمخواز، ئەم هەموو دەزگە و سیستەمی قەزاییەتان پێویستە؟ گەر وایە ئایدیاکەتان سەبارەت بە داد و دادوەریی لە M. Baroche’s, M. Dupin’s, هەروەها Perrin Dandin’s وەرگرتووە. ئیوە سۆشیالیست نین، بەڵکو ئێوە ئەوانەن کە زۆر بە باشی لایەنگریی ڕووکەشییە فەرمییەکانن.
دەوڵەت خەزێنەیە، بودجەیە. ڕیفۆرمخواز، ئێوە ئارەزوی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی باج نین؟ کەواتە ئایدیاکەتان سەبارەت بە سامانی گشتی هی M. Thiers’s کە بە بیرکردنەوەی ئەو بودجە هەرە گەورەکان، باشترینیانن. ئێوە ڕێکخەری کار نین، بەڵکو ئێوە پیاوانی فەرمی کۆکەرەوەی باجن و پارێزەری یاسان. دەوڵەت، ئۆفیسی یاخود خاڵی گومرگە. ڕیفۆرخواز، ئایا ئێوە بۆ پاراستنی ‘کار’ ی نیشتمانی / نەتەوەیی ، پێویسستان بە فرمانی جیاواز و toll-houses هەیە؟[ toll-houses هێمایە بۆ قەداسەتە ئەرسەدۆکسەکانی کۆن سەبارەت بە حاڵەتی ڕۆح یەکسەر لە دوای مردن- وەرگێڕ] . کەواتە ئایدیاکەتان سەبارەت بە مامەڵە و بازرگانیی و سوڕەکانی، هی M. Fould’s و M. Rothschild’s. هەر ئاوا ئێوە نێردراوێکی/ پەیامهێنەرێکی برایانە، نین ، بەڵکو ئێوە جولەکەن.[ لە مێژوودا جولەکە بە زەنگین و ساماندار ناسراون خەڵکێکی زۆر لەژێر زەبروزەنگی دانەوەی سو‌و بە جولەکەکان دەیانناڵاند. ڕەنگە زۆربەمان چیرۆکی شایلۆکی شکسپیرمان بیستبێت کە نمونەیەكە لە دەیەها نموونە لە جولەکە سووخۆرەکان- وەرگێڕ].
دەوڵەت کۆی قەرزی گشتیە، قەرزی خەڵکە، سکەی پارەیە، صندوقی پڕیی پارەیە، خەزانەی پاشەکەوتکردنی دراوە …تد. ڕیفۆرمخواز ئایا ئەمانە بناخەی زانستەکەتانە؟ کەواتە ئایدیاکەی ئێوە سەبارەت بە ئابووریی کۆمەڵایەتیی هی MM. Humann, Lacave-Laplagne, Garnier-Pagès, Passy, Duclerc, و پیاوی چل تاجاننMan with Forty Crowns ، ئێوە Turcaretن [Turcaret: کۆمیدیایەك بوو بۆ یەکەم جار لە لایەن Alain-René Lesage لە پاریس لە ساڵی 1709 دا پێشکەش کرا -وەرگێڕ] .
دەوڵەت بریتییە لە هەموو ئەمانە، بەڵام دەبێت بیوەستێنین. بە ڕەهایی شتێك نییە، شتێك نییە لە دەوڵەتا کە باش بێت، لەو دامەزراوە هەرەمییەوە هەر لە تەپڵی سەرییەوە هەتا بەری پێی بیگریت، شتێکی نییە کە خراپ نەبێت، خراپ بەکار نەهێرابێت، کە ڕیفۆرم ناکرێن، بەڵکو مشەخۆرێکە دەبێت لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەنرێت، ئامرازێکی زوڵم و زۆردارییە کە دەبێت تێكبشکێنرێت. کەچی ئێوە بە ئێمە دەڵێن دەبێت پارێزگاری لێبکەین بۆ فراوانکردنی وەزیفەکانی، یاخود زیادکردنی دەسەڵاتی. ئێوە بڕۆن ئەوە بکەن، ئێوە شۆڕشگێڕ نین، ئەوەی ئێوە بۆ شۆڕشگێڕانی ڕاستینە لە جەوهەردا سادە و ساکار و لیبراڵییەتە. ئێوە سەرسوڕهێنەرن ،حیلەباز و فاڵچین، ئێوە فزولین.
درێژەی هەیە
……………………………………..
*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆ‌ن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆ‌ن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R. Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆ‌ن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆ‌ن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆ‌ن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.
درێژەی هەیە
…………………………..
ئازادی بیر وڕا به مه‌رجی نه‌به‌زاندنی سنوری پیرۆزیه‌كان ! … سه ردار عه بدولا حه مه
پێت ده‌ڵێ تۆ ئازادی له دربڕینی بیر‌و ڕای خۆت به ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له سنوری خۆت ده‌ر نه‌رچیت هێرش نه‌كه‌یته سه‌ر پیرۆزیه‌كان ، به رای من ئه‌و مه‌رجه یه‌كسا‌نه به‌وه‌ی كه تۆ ئازاد نیت ئیتر ئازادی ده‌بێته درۆیه‌كی گه‌وره ئیتر ئازادی ده‌بێته سه‌ر كوت وده‌م كوت ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی لای تۆی ده‌سه‌ڵاتدار و فڵانه گرووپ و تاقم پیرۆزه لای من پیرۆز نیه هه‌قی خۆمه ڕای خۆم بده‌م له سه‌ریان . هه‌موو ده‌سه‌ڵاته فاشیه دیكتاتۆره‌كان هه‌مان ئیدیعا ده‌كه‌ن بۆ ئاازدی ڕاده‌ربڕین مه‌رجیان داناوه بۆ ئه‌م ئازادیه مه‌رجی وه‌ك گه‌ل ، نیشتمان ،ئاڵا، سروود، دین ، مه‌زهه‌ب ،سه‌رۆك ، سه‌ركرده ،ئیمام ، عه‌قیده‌ی زۆربه ی خه‌ڵك…هتد ئه‌گه‌ر تۆ ڕه‌خنه‌ت له مانه هه‌بوو ئیتر تۆ له سنوور لاتداوه مه‌رجه كه‌ت جێ به‌جێ نه‌كردووه بۆیه تۆ مه‌حكومی جا حوكمه كه یا دسه‌ڵاته‌كه ده‌یدا به سه‌رتا یا خه‌لكێك كه لایه‌نداری ئه‌م مه‌رجه‌یه .
له كاتێكا ئازادی ده‌توانێ مانای هه‌بێ كه هه‌موو كه‌س بتوانێ بیرورای خۆی به ئازادنه ده‌ربڕێت وه هیچ سنورێكی بۆ دیاری نه‌كرێ له ژێر ناوی سووكایه‌تی به پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵك و برینداركردنی شعوری خه‌ڵك. ، ئازادی هیچ مانایه‌كی نا‌بێت كاتێ بۆت دیاری بكه‌ن تۆ نابێ له سه‌ر فلانه ئایین و مه‌زهه‌ب یا فلان حیزب وسه‌ركرده كه‌ی یا فلان پیرۆزی ڕه‌خنه بگری ، .ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر زۆر یه توندیش ێی هێشتا نابێ سنوری بۆ دانرێ بۆچی ؟ چونكه ئه‌و كه‌سه ی كه ڕه‌خنه‌كه‌ی هه‌یه بۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌ق بێ یا له سه‌ر ناهه‌ق له‌وانه یه پرسیارییشی هه‌بێ بۆیه ده‌بێ وه‌ڵام وه‌رگرێت بیسه‌لمێنه بۆی كه تۆ له سه‌ر هه‌قیت نه‌ك سه‌ركوتی بكه‌ی ،یا تیرۆر ی بكه‌ی یا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌ی ،یا ته‌مێی بكه‌ێ به‌وناوه‌ی سوووكایه‌تی كرده‌وه ، كه‌سێك ڕه‌خنه ئه‌گرێ گومانی هه‌یه ده‌كرێ ئه‌و گومانه‌ی نه‌هێڵیێت ڕێگای له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بگره به‌ر .
له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌وه بووه‌ته ده‌سكه و‌تی كۆمه‌ڵگا كه هیچ كه‌س نا‌بێت سنوری بۆ دابنرێ بۆ ده‌ربڕینی بیر‌و ڕای خۆی ته‌نانه‌ت تا ئاستێكی زۆر توندیش ڕه‌خنه بگره كه‌س پێت نالێ : بوه‌سته و سنوری خۆت به‌زاند و سووكایه‌تیت كرد ئه‌مه یه‌كێكه له ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی ڕێنسانس كه له ٥٠٠ ساڵی ڕابوردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه ده‌نا پێش ئه‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وروپاش له ژێر كاریگه‌ری كلیسا‌و مه‌سیحیه‌تدا بووه مه‌رج و سنور بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا دیاری كراوه .
له‌و سه‌ردمه دا چه‌ندین زانا‌و بلیمه‌ت كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه هه‌ندێكیان وازیان له فیكری خۆیان هێناوه وه‌ك( بریخت )باسی گالیلۆ ده‌كات كاتێ ته‌لیسكۆبی داهێنا سه‌یری ئه‌ستێره‌كانی پێ ده‌كرد ووتیان ده‌بێ له سێدار بدرێ چونكه سنوری به‌زاندووه ده‌یه‌وه‌ێ خواوعیسا به درۆ بخاته وه بۆیه په‌شیمان بویه‌وه له كاره‌كه‌ی . كه‌چی ئێستا زانست و ته‌كنۆلجیا ڕاست ودروستی كاره‌كه‌ی گالیلۆی به هه‌زاران قات سه‌لماندوه ، پاشان له به‌ر ئه‌م هۆكاری سه‌ركوته‌ی كلیسا ،ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان جموجۆلیان كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی كلیسایان نه‌هێشت به سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه مه‌ودا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین فراوان بوویه‌وه . به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ئێمه به تایبه‌ت كۆمه‌لگای عێراق و كوردستان به داخه‌وه ئێستا له‌م قۆناخه‌ی ئه‌وروپای پێش ٥٠٠ ساڵه ، بۆیه ده‌ڵێم به تایبه‌تی عێراق وكوردستان چونكه هه‌ندێ ووڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م قۆناخه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك بڕیوه بۆ نمونه له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی چه‌ند ووڵاتێكی وه‌ك تونس ومیسر له سوریاش به‌شی كوردستانی ڕۆژئاوا مه‌ودای ئازادی تیایاندا فراوانتر بوویه‌وه خه‌ڵك ده‌توانێ ڕه‌خنه له هه‌موو شت بگرێی چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌لفزیۆنی و سۆشیال میدیا هه‌ن كه ڕه‌خنه له پیرۆزیه‌كانیش ده‌گرن .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست ومه‌نتیق بێت له هه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ر به كام ڕه‌وتی سیاسی و هه‌ڵگری كام عه‌قیده بن ده‌بێ شعوری ئه‌و خه‌ڵكه بریندار نه‌كرێ نا‌بێت هیچ كه‌س ره‌خنه بگرێ له پیرۆزیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه ڕاو بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی ؟! ، هه‌ر له سه‌ر ر ئه‌م مه‌نتیقه ئه‌و كاته ئه‌م مافه‌ش به كۆمه‌ڵگاكانی تر بدرێت كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه وه‌ك تۆ نین زۆربه‌شن تۆ كه كه مایه یتیت بۆت نیه نابێ تۆش بیرورای خۆت ده‌ربڕی و شعوری ئه‌وان بریندار بكه‌یت چونكه ده‌بێته دژایه‌تی كردنی پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌لگاكه‌ی ئه‌وان بۆ نموونه له سریلانكا بودایی عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌لكه‌كه یه‌تی موسڵمانه‌كان له‌وێ كه مایه‌تین ئایاده‌كرێ موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه‌یان نه بێت له سه دینی بوداێی ؟وه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان گرت بیانكوژن یا سزایان بده‌ن ؟ یازیندانیان بكه‌ن؟ هه‌ر وه‌ك ئێستا ده‌یبینین . له ووڵاتی چیك له%٩١ ی گه‌نجه‌كان باه‌ڕیان به دین نیه له چین له %٨٨ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به دین نیه له سوید له%٨٠ی خه‌لك وله به‌رتانیا له %٧٠ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به دین نیه كه ئه‌مانه زۆربه‌ن ئایا راسته ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌كان یا جوله‌كه‌كان یا موسڵمانه‌كان ره‌خه‌نی خۆیان نه‌بێ له بێ دینه‌كان وقسه‌ی خۆیان نه‌كه‌ن نه‌وه‌كا سنوی پیرۆزیه‌كان ببڕن؟ دواتر بیانكوژن یا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكه‌ن وته‌مێیان بكه‌ن وسزایان بده‌ن ؟ ئایا ده‌كرێ له ووڵاتێكی وه‌ك كه‌نه‌دا كه ڕیژه‌ی ئیسلام تێیدا ل%٤ موسڵمانه‌كان قسه‌ی خۆیان نه‌بێت له سه‌ر كریستیان كه له %٥٥ و یا له سه‌ر بێ دینه‌كان كه ڕێژه‌یان له%٢٦ ؟
.. یا كاتێك به‌هایه‌كان و زه‌رده‌شتیه‌كان وكۆمۆنیسته‌كان له ئێران كه كه مایه‌تین نابێ ئازاد بن چونكه ئه‌وانه سووكایه‌تی به عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌لك ده‌كه ن له روانگه‌ی ئێیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و ووڵاته‌وه . ئه‌م عه‌قله بۆ شیعه‌كانی باشوری عێراق بۆ ناسیونالیسته‌كانی كوردساتانیش نامنتیقیه كه نابیت ئینسان ئازاد بێت له ده‌ربڕینی رای خۆیدا چونكه سوكایه‌تی كردنه به عه‌قیده‌ی زۆربه ی خه‌لك به‌ڕای ئه‌وان .
له كۆتایدا ده‌لێم هیج لایه‌نه‌ێك وكه‌سێك بۆی نیه سنوور بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین دیاری بكات له ژێر ناوی به‌زاندنی سنوری پیرۆزیه‌كان . ئه‌م مافه له به‌رنامه‌ی جاڕدانی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشدا هاتووه كه ئازادی ڕاده‌بڕین سنوری نیه مافی هه‌ركه‌سه ئازادانه ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ر بڕێت ئه‌وه به هیچ جۆره‌ك سووكایه‌تی نیه به لكو بیر‌و رایه‌كی پێچه‌وانه‌یه گه‌ر ڕه‌خنه بگری له ره‌وتێكی سیاسی دینی كۆمه‌ڵایه‌تی تر بۆ من ته‌نها یه‌ك جۆر سووكایه‌تی هه‌یه ئه‌ویش هه‌ڵكوتانه سه‌ر ژیانی تاكه كه‌س وشكاندنی كه‌رامه‌تی ئینسانی تاكی كۆمه‌لگایه ، سووكایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ڕێگا نه‌ده‌ی خه‌لكی جیاواز بیر بكاته‌وه حوكمی مێژووش وایه كه كه‌س ناتوانێ ڕێگا بگرێ له ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی كۆمه‌لگا به‌ره‌و كۆمه‌لگایه‌كی ئازاد ومۆدێرن به‌ڵام ده‌بێ به پراكتیكی پێشڕه‌وانی ئه‌م مه‌یدانه به‌دی هاتنی ئه‌م ئامانجه خێراتر بكرێ.
سه ردار عه بدولا حه مه
٢٦ /٢٠١٩/٥
کۆمۆنیزم وناسیۆنالیزم لە کوردستان … حەمید تەقوایی
باسێک سەبارەت بە هێزە ناسیۆنالیستی-ئاینیەکان لەناوچەکە و پێگەی کۆمەڵە
ئەم نوسینە لەسەر بنەمای سیمینارێکە کەلە ژێر هەمان ناونیشاندا لە ئەنجومەنی مارکس-ی کەنەدا تۆمارکراوەتەوە.
حەمید تەقوایی
لیدەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران
وەرگێڕانی:کاوە عومەر
بابەتی ئەم سیمینارە پیگەی کۆمۆنیزم وناسیۆنالیزمە لەکوردستان.هۆکاری دەست بردن بۆ ئەم بابەتە ئەو قسەوباسانەیە کەلەم دوایانەدا بەهۆی کۆبونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەو ژمارەیەک لە هیزو حیزبە ناسیۆنالیست وئیسلامیەکاندا بوبویە جێی باس.
ئێمە،کۆمیتەی کوردستانی حیزب،لەگەڵ کۆمەڵە وەکو ڕیکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمیتەی کوردستانی حیزبی حیکمەتیست و گروپێک بەناوی ڕەوەندی سۆسیالیستی کۆبونەوەی هاوبەشمان هەبوە،بەیاننامەی هاوبەشمان بڵاوکردبویەوە وسیمینارییشمان هەبووە.لە ڕوانگەی ئێمەوە دانیشتنی هاوبەشی کۆمەڵە لەگەڵ هێزە ناسیۆنالیستی- ئیسلامیەکاندا لەگەڵ هەڵسوڕانی هاوبەشی ئێمەدا ناکۆک بوو وە ئەوەشمان بەئاشکرا ڕاگەیاند وە بەدوایدا باسگەلێک دروست بوو.
ئامانجی ئەم سیمینارە چونە ناوئەم باسانەو گرفتی هاوشێوەی بەردەوامی هاوکاری ئێمە وە یان پەیوەندی دوو دانیشتن وئاکامەکانی لە پەیوەندی نێوان ئێمەو کۆمەڵەو هیتر نیە.ئامانجی من ئەوەیە بەشێوەیەک لێکۆڵینەوەبکەم لە ئاستێکی قوڵتر و هەمەلایەنتری پێگەی کۆمۆنیزم وناسیۆنالیزم لەکوردستان وناوچەکەدا.
بەبۆچونی من هەلومەرج و بەڵگە سیاسی و بناغەیی ترەکانی ئەوباسانەی کەلەبارەی پەیوەندی کۆمەڵە لەگەڵ هێزە ڕاست وچەپەکاندا باسکراوە ئەگەڕێتەوە بۆ پێگەی نوێی ناسیۆنالیزمی کورد و کۆمۆنیزم لە کوردستان وناوچەکەدا.لەگەڵ لێکۆڵینەوەو ڕۆشنکردنەوەی ئەم بابەتە وەڵام بەزۆرێک لەو پرسیارانەی سەبارەت بە هەڵوێستگیری کۆمەڵە وئەوباسانەی کەلەم بارەیەوە کراون ئەدرێتەوە.
پێگەی تازەی ناسیۆنالیزم وکۆمۆنیزم لەکوردستان
بەرلەهەر شتێک کاتێک باس لە پێگەی ناسیۆنالیزم وکۆمۆنیزم دەکەین لە کوردستان ئەبێت سەرنجمان لای ئەوە بێت کە هەردوکیان،تایبەتمەندی وپێگەی نوێی خۆیان دۆزیوەتەوە.
ناسیۆنالیزمی کورد ئیتر ئەو خەت وبیرکردنەوە باوە نیە کەلە رێگەی ئەحزابی وەکو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وپارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق(پارتی) ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێش بەدەسەڵات گەیشتنیان و پارتی کریکارانی کوردستان لەتورکیا (پ ک ک)ەدا پێش ئاپۆیزم نوێنەرایەتی دەکرا.ئەم هیزانە سیمایەکیان لە ناسیۆنالیزم نیشان ئەدا کە ئەمڕۆ جیگای بنەڕەتی ناسیۆنالیزمی کورد نیەوە هەتا زۆرێک لەهەمان ئەو حیزبە باوانە سیمایەکی تریان لەخۆگرتوە.ناسیۆنالیزمی کورد لە چەند ڕوەوە گۆڕانی بەسەرداهاتوەو بوەتە وتووێژ‌و دیاردەیەک وبزوتنەوەیەکی گۆڕاوە بە تیئۆری و ئەحزاب وسیاسەتگەلێکی بەتەواوەتی تازەو جیاواز لە ڕابردو.
هەر بەم ڕیزبەندیە کاتێک باس لە کۆمۆنیزم و بەتایبەتی لەڕوبەڕوبونەی لەگەڵ ناسیۆنالیزمی کورددا دەکەین مەبەستمان کۆمۆنیستی ئەمڕۆیە نەک کۆمۆنیزمی باو وناسراو کە بە”مافی میللەتان لە دیاری کردنی چارەنوسیخۆیاندا”ڕازی بوون وپەیوەندی خۆیان لەگەڵ’میللەتانی ژێرستەم”دا لەسەر ئەم بنەمایە ڕیکدەخست.سەردەمی ئەم جۆرە کۆمۆنیزمەش بەسەرچوە.
بەم پێیە هەڵوێست وسیاسەتی کۆمۆنیستی چ لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەکان لە کوردستانی ئێران-کە بەتەواوەتی بەتەواوەتی پەیوەندیدارە بە هەموو کێشەکانی ئێران-ەوە چ بەئاشکرا لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەم ناسیۆنالیزمە نوێیەدا وتوویژو تیئۆریەکان وخەت وسیاسەتی بەتەواوەتی جیاواز لە کۆمۆنیزمی ناسراو و نەریتی ئەخوازێت کە لە ڕێگەی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە نوێنەرایەتی ئەکرێت.مەبەستملە کۆمۆنیزمی کرێکاری حیزبی خۆمان یان ئەو حیزبانە نیە کە ئەمڕۆ خۆیان بەکۆمۆنیزمی کڕیکاری ناودەبەن نیە.مەبەستم کۆمۆنیزمیکی جیاوازە کە بەجۆرێکی تر سەیری کێشەی میللی وهەڵاواردن وچەوسانەوە دەکات وە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە،وەڵامێکی تری هەیە وە لە وێککەوتن بە پێگەی ناسیۆنالیزمی کورد وپەیوەندی کوردستان لەگەڵ باقی ئێرانیشدا تێگەشتن ولیکدانەوەو تیڕوانینی جیاوازی خۆی هەیە.
لەم ڕوانگەیەوەیە ئەبێت بڵیت هەم ناسیۆنالیزمی کورد وهەم کۆمۆنیزم کەوتونەتە قوناغێکی نوێ وە فاکتەرێکی بنەڕەتی لە بارودۆخ وهەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆدا لەکوردستان لە ئێران وناوچەکە ڕوبەڕوی ئەم دوو بزوتنەیە بوەتەوە.
هەر جۆرە گەڕانەوەیەک بۆ ڕابردو ئەو دەستەواژەو هەڵوێست وپێناسە تیئۆریانەی نزیک سی ساڵ لەمەوبەرو بەدیاری کراویش سەردەم شەڕی کەنداو ناگاتە هیچ کوێ.بەبۆچونی من شەڕی کەنداو دروست بونی حکومەتی هەرێم خاڵی وەرچەرخانێک بو لە بارودۆخی سیاسی کوردستان وناوچەکەدا .لەو کاتەوەی کە ئەحزابی ناسیۆنالیستی کورد لە کوردستانی عێراق بەدەسەڵات گەشتن وە دوای هێرشی دوهەمی ئەمریکاو کەوتنی سەدام وە ئەوبارودۆخە لە سوریا‌و عێراق هاتە پێشەوە تەواوی کێشەی کورد لەناو بارودۆخ وهەلومەرجێکی تەواو جیاوازدا جێگیربوو. مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بارودۆخە بە هەمان نیشانەوپێودانک ودەستەواژە وەڵامنیە.
ئاپۆیزم وناسیۆنالیزمی کورد
مۆڵەتم بدەن لە ناسیۆنالیزمی کوردەوە دەست پیبکەم.کاتێک ئەم باسەکرایەوە دەتوانین ئەنتی تێزی کۆمۆنیستیەکەشی ڕۆشندەکەینەوە .
لەم قۆناغەدا ناسیۆنالیزم کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان ڕیان لە هەڵوێست وبۆچون وسیاسەتێکی تازە ناوە کە تیئۆری سێنەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانە.لەسەر بنەمای ئەم بۆچونانەیە کە بە ئاپۆیزم ناودەبرێت،ژمارەیەک ئەحزاب لەناوچەکە دامەزراوە کە بەتیبەتی لە تورکیا‌و سوریا چالاکە.لە تورکیا وەک حیزبێکی سەراسەری چالاکی دەکات ونوێنەریان هەیە لە پەڕلەمان وە لە سێناوچەی سوریا لە سێ ناوچە کانتۆنیان دامەزراندوەو بەشێوەی حکومەتی خۆبەڕیوەبەر کاردەکەن.ئەم حیزبانە بەفەرمی خۆیان بە پەیڕەوانی تیئۆریەکانی ئۆجەلان دەزانن.
لە ئێران وعێراقیش،هەرچەند بەهۆکاریك کە دواتر باسی لێ دەکەم ئاپۆ ئیزم نەیتوانیوە کاریگەریکی ئەوتۆی هەبێت،بەڵام پێوست نیە وەک ئەحیزابێکی دیاریکراو،بەڵکو وەک تێڕوانین و دەزگای هزری و ئاسۆی سیاسی بەفاکتەریکی گرنگ هەژمار دەکرێت کە ئەبێت وەک ئاڵا‌و پارادایمێکی نوێی ناسیۆنالیزن کورد بخرێتە بەر ڕەخنە ولێکۆڵینەوە.
ئەم ئاڵایە چیتر مافی میللەتان لە دیاری کردنی چارەنوسی خۆیاندا نیە،خۆبەڕیوەبردن وجیابونەوەو ئۆتۆنۆمی وهتیتر نیە،تەنانەت فیدرالیزمیش نیە بەمانای کلاسیکی وشەکە.ئەم ئاڵایە ئەم ئاڵایە تەنها لەبەرامبەر زوڵم وهەڵاواردن وکێشەی میللی‌دا نەکەوتوەتە شەکانەوە بەڵکو داوای بەرەو کوردستان وبەرەو ناوچەکەیان هەیە.
سەبارەت بەڕەخنە لە بۆچونەکانی ئۆجەلان پینج ساڵ لەمەوبەر لە ئەنجومەنی مارکس لە کۆڵن سیمیناریکم لە ژێر ناوی ناسیۆنالیزمی پۆست مۆدێرنیستیدا هەبو کە بەدرێژی ڕەخنەم لەم بۆچونانە گرت بەو دەلیلە زەرور نیەلەم سیمینارەدا بەشێوەی دورودرێژ بچمەناو ڕەخنە لە ئاپۆیزم.(من لەداهاتودا هەوڵ ئەدەم کە ئەو سیمینارەی کۆڵن بنوسمەوە بڵاوی بکەمەوە)
لێرەدا تەنها تا ئەو ئاستەی کە بۆ ئەنجامگیریەکی سیاسی دیاری کراو لەپەیوەند بە پێگەی ناسیۆنالیزم لەکوردستانی ئێران پیوستە دەت بۆ ڕەخنە لە ئاپۆیزم بەرین.
کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ومۆدێرنیتەی دیموکراتی
واچاوەڕوان دەکرێت کەسێک کەلە مۆدێرنتەی کاپیتالیستیەوە تێدەپەرێت بەپێی بنەما کاپیتالیزم بخاتەلاوە بەڵام باسەکەی ئۆجەلان ئەمە نیە.باسەکەی ئەوەیە کە ئەبیت لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیەوە بۆ مۆدێرنیتەی دیموکراسی،یان ڕەوەندی دیموکراسی،دیموکراسی بە شێوەی فیدراڵی،تێپەڕێت.کاتێک دیموکراسی جێ مەبەستی خۆی ڕوندەکاتەوە تێدەگەیت کە باس لەسەر دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگەو خەڵکە وە نەک خستنە لاوەی دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان! گوایە بنچینەی کێشە و هەڵاواردن وبێ مافیەکان ئەوەیە کە دامەزراوە دیموکراتی ومەدەنی وکۆمەڵایەتیەکان دانەمەزراون وە فیدراڵەکان وکۆمۆنەکان و ئۆرگانە خۆبەڕیوەبەرکان ئیدارەیان بەدەستەوەنیە.پێویستی بابەتی دیکتاتۆریەکان چیە؟سیستەمی ئابوری ئەبێت چۆن بێت؟ئەرکی بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی قازانج چی بەسەردێ؟ڕونکردنەوەیەکی زۆر لەو بارەوە نادۆزیتەوە جگەلەوەی کە ئەبێت جۆرێک ئابوری شارەوانی (کموناڵ) و خۆبژیو وژینگەناسی هەبێت!تا ئەو شوێنەی کەمن بۆچونەکانی ئۆجەلان وحیزبە شوینکەوتوەکانیم خوێندوەتەوە ئەوە هەموو قسەکانیانە لەبارەی ئابوریەوە.دواتر دێینە سەر بۆچونەکانی ئۆجەلان سەبارەت بە بەرهەمهێنان بەڵام تا ئەوجێگەیەی کە بەتایبەتی پەیوەست دەبێتەوە بەسیستەمی ئابوری هیچ جۆرە تێپەڕ بونێک لە سیستەمی سەرمایەداری نابینین.
تا ئەو جێگەی کە لەناوبردنی دەوڵەت ئەگەریتەوە بۆچونەکانی ئۆجەلان وەکو بۆچونی ئانارشیستەکانە.ڕابەری هزری ئۆجەلان کەسێکە بەناوی مورای دوبچین کە بیرمەن وەیا فەیلەسوفێکی ئەمریکییە.کاتێک دۆبچین لە ساڵی ٢٠٠٦دا مرد ئۆجەلان ئەوی وەک گەرەترین بیرمەندی دونیا ڕیز لێدەگرێت وەخۆی وەک پەیڕەی بۆچونەکانی ئەودەزانێت.
دوبچین لە سەردەمی لاوی‌دا ستالینستە،دواتر بوبە ترۆتسکیست وسەرئەنجام بۆچونەکانی شێوە ئانارشیستی ئەدۆزێتەوە.بیرۆکەی وەلانانی دەوڵەت وخۆبەڕیوەبەری کۆمۆنالی (کمونال) پەوەستە بەدۆپچینەوە.ئۆجەلان لە زیندان کتێبەکانی ئەو دەخوێنێتەوە وە تێزی کۆمەڵگەی کۆمۆناڵی و کۆنفیدراڵی بەبێ دەوڵەت ومیللەت ووڵاتی لەئەو وەردەگرێت.ئەو تێزانە هەموی هی دۆبچینە.کارێک کە ئۆجەلان ئەنجامی ئەدات بەکوردی کردنی ئەو بۆچونانەیە.
تایبەت مەندی پۆستمۆدێرنیستی بۆچونەکانی ئۆجەلان
پێشتر لەوتارێکدا ڕەخنەم لە ئەڵتەرناتیڤی پۆستمۆدرنیستی بۆ ئایندەی ئێران گرتوە.هۆکاری نوسینی ئەو وتارەم ئەوەبوکە بەشێک لە هێزە قەومی وناسیۆنالیستیی ئێران بۆ نمونە کۆمەڵەی کوردستانی(عەبدوڵا موهتەدی) حیزبی دیموکرات وحیزبی لەگەڵ هەندێک هیزی ناسیۆنالیستی فارس وهیزی نەتەوییەکانی لوڕ تورک وبەلوج وعەرەب وکە گیلویە و بوێر ئەحمەد و هیتر کۆنفرانسی کۆڵنیان بەست وخوازیاری ڕژێمێکی فیدراڵی لەسەر بنەمای بەڕەسمیەت ناسین و پاراستنی شوناسی میللی ونەتەوەی کانی فارس بون.ئەم کۆنفرانەسە لەژێر ناو”دیموکراسی خوازان‌دا”بەڕێوە چوو بەڵام هەم باسەکان وبەیاننامەکەشیان وە هەم پێکهاتەی بەشداربوەکان بە ئاشکرا ئەوەی نیشان ئەدا کە دیموکراسی خواستی ئەم هێزانە لە ڕاستیدا ڕاگرتنی باڵانسێکە لەنیوان موزائیکی جیاوازیی نەتەوەی-مەزهەبیاندایە.
ئەم شێوە دیموکراسیە لەسەر بنەمای هزری پۆست مۆدێرنیستی کۆمەڵگەو مەدەنیەت بنیاتنراوە.ئەمڕۆ زۆرێک لە خاوەن بۆچون وئەکادیمیەکان وفەیلەسوف وبیرمەندە سیاسیە بۆرژوازیەکان کاتێک قسەلەسەر دیموکراسێەت وکۆمەڵگەی دیموکراسی دەکەن مەبەستیان هەمان بنیاد ونەخشەی موزائیکی نەتەوەیی-ئاینی-ڕەگەزییە.
کاری دیموکراسی کلاسیک میللەت-دەوڵەت دروستکردن بوو لە لەبەرامبەر کۆمەڵگەی پاشایی خێلەکانی سەدەکانی ناوەڕاتدا.
بۆرژوازی پێوستی بەهێزی کاری ڕزگاربوو لە کۆتی دەرەبەگایەتی،بە بازاڕێکی هاوبەشی کار‌و سەرمایە ودەسەڵاتی سیاسی ناوەندی هەبوو.بیرۆکەی میللەت-وڵات لێرەوە سەرچاوە دەگرێت .بەشی تەواوکەری ئەم تێڕوانینەکۆمەڵگەی مەدەنی و بەفەرمی ناسینی هاوڵاتی سەربەخۆ لە وابەستەیی نەتەوەو میللەت وئاینی تاکەکانە.
پۆست مۆدێرنیزم پاشەکشە لەم فەلسەفە سیاسیەدەکات وە کۆمەڵگە دوبارە لەسەر بنەمای پیناسەی میللی نەتەوەیی ئاینی نەژادی پێناسە دەکات وە ڕوندەکاتەوە.فیدرالیزم وکۆنفیدرالیزم جێگە نیازی ناسیۆنالیزمی کوردلەسەر ئەم ناوەرۆک وجێگەیە ئەم پاشەکشەیە لە مەدەنیەت وکۆمەڵگەی مەدەنی و دیموکراسی هاوچەشن لەگەڵیدا دائەنێت.
پۆست مۆدێرنیزم ناوێک بێ ناوەرۆک نیە بۆ ئەم تێڕوانینە.ناوی ڕاستەقینەی پێش مۆدێرنیزم ویان دوای مۆدێرنیزمە.ناوی ڕاستەقینەی دەرەبەگایەتیە.لەسەردەمی فیئودالیزمدا نەیاندەتوانی ئەم بۆچونانە تیئۆریزە بکەنەوە.بیرمەندو فەیلەسوفی سیاسی یان نەبوو بەڵام لەگەڵ قەشەکان وئۆتۆریتە ئاینیەکان ئینجیل وقورئان قوتابخانەی ئیسلام وقوتابخانەی مەسیحیەت و ئیمامی غەزالی و مارتن لوتەرکینگ وهیتر دونیایان شرۆڤە دەکرد.بەڵام ناوەرۆک و جەوهەری بۆچونەکانیان هەرئەوە بوو کە پۆست مۆدێرنیستەکانی ئەمڕۆ ئەیڵێن وە ئۆجەلان ئەوەی لەژێر ناوی مۆدێرنیتەی دیموکراتیدا تیئۆریزەکردوە.
ئۆجەلانیش وەک ناسیۆنالیستە فیدرالیستەکان بۆچونەکانی خۆی لەسەر بنەمای پێناسەی نەتەوەیی تاکەکان بنیات ئەنێت بەڵام ڕاشکاو تر‌و ئاشکراتر لە فیدرالیستەکانی کۆمەڵگە موزائیکیەکان تیئۆریزەدەکات.کۆنفیدرالیزمە دیموکراسیەکەی ئۆجەلان لە ڕاستیدا جۆرە بۆچونێکی ڕەگەزیە- شوناسیە کە سیاسەت وبزوتنەوەکان وئاڵوگۆڕە سیاسیەکان لەگۆشەت بەرگری وپاریزگاری لە شوناسی جیاواز‌و دروستکراو بۆ تاکەکانی گۆمەڵگەئەبینێتەوە وە ئایدیالیزەی دەکات.کۆنفیدالیزمی ئۆجەلان هەروەک فیدالیزمی قەومی هەڵاوارد ودوبەرەکی میللی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا ئەکاتە ئەمری سەقامگیری وپیکهاتەی ئەگۆڕێت لەگەڵ ئەم جیاوازیەکە بەپێچەوانەی فیدرالیزمی نەریتی دەستەواژەی وڵات دەوڵەت میللەت هەموو دەنێتە لاوەو مۆدێلێکی خەیاڵی نەتەوەیی وئیتنیکی سەرو وڵات ودەوڵەت-میللەت لەئاسۆی خۆیدا دادەنێ.
ئۆجەلان ئەوجێگەیە دەچێتە پێشەوە کە دەستەواژەی هاوڵاتی وەک کارێکی نەرێنی پەیوەست بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەزانێت وە بەئاشکرا ڕەددەکاتەوە.لە تیروانینی ئۆجەلاندا خەڵکی کۆمەڵگە نەهاوڵاتی وڵاتێک بەڵکو تاکێکی بە پێناسەو کەلتور وە نەتەوەو ئاینی جیاوازن کە ئەبێت لە هاوئاهەنگیدابن لەگەڵ یەکتر لە کۆمەڵگەیەکی شارەوانی ئازاد(کۆمۆناڵدا )بژین.لە ڕوانگەی ئەوەوە کۆمەڵگەی ئازاد کۆمەڵگەیەکە کە ئەو شناسانە بەفەرمی دەناسێت؛هۆز وئاین لەگەڵ پێکەوە ئەبرێن وهاوکار دەبن وە کۆنفیدرالیزم لێرەوە سەرچاوە دەگرێت.لەم دیدگایەوە مەبەست لە فیدراڵ وکۆنفیراڵ،فیدرالیزمی پارێزگا یان ناوچەیی نیە بەڵکو کۆڵێکە لە ناوەندی خۆبەڕێوەبەری”گەلان”وەیان گروپی قەومی-ئاینی جیاوازە.وەکو نمونە کنفیدراڵی کوردستان لە هاوئاهەنگی نیوان ئیزدیەکان وکوردەکان وسیانیەکان وسونیەکان وشیعەکان وهیتر پێکدێت.ئەم فیدراڵانە لەچوارپارچەی کوردستان پێکدێن وە پێکەوە دەبسرێنەوە وە کۆمەڵگە دیموکراتیزە دەکەن بێ ئەوەی لە هیچ بەشێکدا جۆرێک دەوڵەت دامەزرێنن وەیان بچنەناو دەوڵەتی ناوەندیەوە.
کۆنفیدرالیزمی ئۆجەلان کۆمەڵگەی بەبێ دەوڵەت وبێ وڵات وبێ میللەتە؛بەکورتی نەفیکردنەوەی دەوڵەت ومیلەت-دەوڵەت نەک لەسەر جیهانی نیشیشتیمانی و بەهای جیهانداگری ئینسانی بەڵکو بەپێچەوانەوە،لە گۆشەی تەئکیدکردن لەسەر پێناسی ئیتنیکی و ناوچەیی تاکەکان!
ئەڵبتە کۆمەڵگەیەکی لەو شێوەیە تەنها لەسەر کاغەزەدا دەتوانێت بونی هەبێت بەڵام دواتر ئەبێنین کە ئەم خەیاڵ پڵاویە لە پێداویستی وهەلومەرجێکی سیاسی دیاری کراو و واقعیەوە سەرچاوەی گرتوە.
تایبەت مەندی کۆنفیدرالیزمی ئۆجەلان
کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ئۆجەلان ئەلگۆی سیستەمێکی کۆمەڵایەتیە کە گێی خواردوە بە”مێژوی پڕ شانازی گەلی کورد”ەوە.
ئۆجەلان ئیدیعای ئەوە دەکات کە سەرهەڵدان ولانکەی شارستانیەتی دونیا سۆمەریەکان و قەومەکانی ماد-ن،کە گوایە باوباپیرانی کوردبون،ئەڵێت کوردەکان هەر لەسەرەتای مێژوەوەئارەزوی ژیانی کۆنفیدارڵیان کردوە وە گوایە ئەوەی کە هێچ کاتێک دەوڵەتیان نەبوە هۆکارەکەی ئەوە بوە کە خەڵک خۆیان ویستویانە بەڕیوەبردنی کاروبار بەدەستی خۆیانەوە بێت وە کۆمۆنی بژین.پێشینەیەکی مێژووی دروست ئەبێت لەسەر ئەوبنەمایەیە کە لەهەزار ساڵ پێش زاینەوە هەتا ئەمڕۆ،سەربەخۆ لەوەی کە سەردەمی کۆیلایەتی وەیان سەدەکانی ناوەڕاست وەیان کۆمەڵگەفیئودالیەکان وەیان کاپیتالیستی و هیتر،کوردەکان بەردەوام دژی میللەت دەوڵەت ودژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بون،وەئەنجام وەردەگرێت کە ئەمڕۆ نەک تەنها وەڵامی کێشەی کورد بەڵکو وەڵامی هەموو کیشەکانی هەموو خەڵکی دونیا گرتنەبەری هەمان شێوەی مێژویی کوردە.جۆرج ئۆریڵ لە ڕۆمانی مەزرای ئاژەڵاندا ڕستەیەکی بەناوبانگی هەیە کە دەڵێت”هەموولەگەڵ یەک یەکسانن بەڵام هەندێک زیاتر یەکسانن”لیرادا موزائیکەکان هەموو یەکسانن بەڵام موزائیکی کوردەکان زۆرتر یەکسانە.
سەرنج ڕاکێشی ئەم تیئۆریە بۆ هێزو حیزبە کوردیەکان،نەک خواستەجیهانیەکان وەیا دژایەتی لەگەڵ میللەت-وڵات،بەڵکو بەپێچەوانەوە تایبەتمەندیە قوڵە ناسیۆنالیستیەکەیەتی.ناسیۆنالیزم کورد بۆ یەکەمین جار لەمیژودا تیئۆریسینی خۆی دۆزیەوە.یەکەمین جار هزر داڕێژەریکی هەیەکەنەک تەنها بۆ ڕزگاری خەڵکی کورد بەڵکو بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی چارەسەردادەنێت.وە لەهەموی گرنگتر لەم تیئۆریە داڕێژاوەدا وەک دەرئەکەوێت جیهانیەدا،پێگەیەکی چارەنوس سازی بە گەلی پڕشانازی کورد دراوە.
بۆرژوازی کورد لەڕاستیدا نەک بەهۆی وەک دەرئەکەوێت گشتی وجیهانیەدا بۆچونەکانی ئۆجەلان،بەڵکو دەلیلی کوردبون خۆی خاوەنی ئەم بۆچونانە،وەنەک بەهۆی خواستی ڕزگاری مرۆڤایەتی ئاپۆیزم،بەڵکو بە دەلیلی پەیوەندیداربونی ئەم خواستە لەگەڵ پیشینەی پڕ شانازی گەلی کورد،بەڕاکردن پێشوازی لە ئاپۆیزم دەکەن.
لەئێستادا”مۆدێرنیتەی دیمکراتی”ئۆجەلان،بانترخوازی ڕەگەزی ناسیۆنالیزمی کورد شاراوەیە.هەروەک چۆن کە بنەمای مافی مرۆڤەکەی کۆرش شتێک نیە جگەلە گەورەخوازی فارسی.
مۆدێرنیتە دیموکراتیکەکەی ئۆجەلان،بەپێچەوانەی ناوەکەی،لەزۆر لایەنی جیاوازەوە دژی سیموکراتی ودژی مۆدێرنیزمە.لیرەدا ماوە نیە هەمولایەنەکانی شرۆڤەبکەین.تەنها تەنها قسەلەسەر دوو کێشەدەکەم کیشەی ژن وکێشەی ئاین کە بەتایبەت لە بارودۆخی ئێران و وڵاتانیئیسلام لێدراوی ناوچەکە گرنی تایبەتیان هەیە.
جێگای ئاین ونەریتە ئاینیەکان لە تێڕوانینی ئۆجەلاندا
ئۆجەلان لە کتێبی مەدەنیەت- مانیڤێستی شارستانیەتی دیموکراسی لەپەیوەند بە جیگەی نەریتەکانەوە دەنوسێت:
“بەبێ سودوەرگرتن لە ئاکار نە کۆمەڵاتی بونەوە ئیمکانی هەیەوە نەبەڕیوەبردنی کۆبونەوە…کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەبێ ئاکار بەمانای ئەوەیە کە ئینسانیش هەروەک دایناسۆرانەی کە لەگەڵ هەبونی هەمو جرەگیاک بۆخواردن کەچی لەناوچون،ڕەچەڵەکی خۆی لەناوبەرێت وەیان ژنگەی جێگەی ژیان جیهان لەناوبەرێت.هەردوکیان تێکڕا کۆتاییاندێت وە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئینسان بگۆڕێت بە جۆرێک لە گیانداران کە ڕەچەڵەکیان بەردەوامی نەبێت.ژینگەشی گەیاندوەتە بەردەم دژواری هەمان پاشکشەی گەورەی ئەخلاقیە”!
وەلە درێژەدا ئاین بەکلیلی هەرەسهێنانی نەریتەکان دەزانێت:
“نا‌بێت خەباتی نێوان زانست وکڵێسا تەنها بە ململانێ لەسەر ڕاستی ودروستی بزانین.پاش ئەم بێنەوبەردەیە،خەباتی گەورەی چینایەتی شاراوە،بەناونیشانی کێشمەکیشێکە لەنێوان کۆمەڵگەی لێوان‌لێو لە نەریتی کۆن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئاشکرای سەرمایەداریدا کە ئەیوەوێت پەردەی نەریتەکان فڕێداتە دورەوە.کێشە،بێنەوبەردەیەکی ڕووتی نیوان کلیسا‌و زانست نیە.بەشێوەیەکی گشتی لەنیوان دوو سیستەمدا لە گۆڕێدایە.ڕژێمێک کە بەرهەمهێنان تێیدا یاساغ ونەفرەتلێکراوو ئاشکراکراوە،دەست بردن بۆئەوە بە تاوان هەژماردەکرێت و ویژدانی کۆمەڵگە لەدرێژایی مێژوودا چاودێری لەمەکردوە وە ئەویتر پرۆژەی کۆمەڵگەی سەرمایەداری نوێیەکە بەبێ ناسینی هیچ جۆرە قەدەغەکردنێکی،تاوان ونەفرەتێک،لەماوەی کرانەوەی کۆمەڵگەبەڕوی چەوسانەوەو دەسەڵادایە
ئەم بەرگریە هزریەلە ئاین ونەریتی کۆنی ئاینی،ئەسڵی کۆنەپەرستی”مۆدێرنیتەی دیموکراتیک”ی بەڕیز ئۆجەلان ئاشکرا دەکات.
نەریتێکی ئاینی کە ئۆجەلان خەمی لەدەستدانی دەخوات لەسەرتاسەری مێژوی ئیسنان،لەسەردەمی سۆمەر وهۆزەکانی ماد هەتا ئەمڕۆ،ئامرازی چونەسەری نەزانی وخورافەت وپارێزگاری لەچەوسانەو وکوێلەیەتی وبێ مافی جەماوەری خەڵک لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بووە!ئەمڕۆش وەسیلەیەکی گرنگی چەوسانەوەو دەسەڵاتی سەرمایەداری ئاین ونەریتی ئاینیە.سەروژێرکردنی ئەو ڕاستیانە لەژێر ناوی تێپەڕبون لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی تەنها ئاماژەی تیپەڕینە بۆ میشک وشکی سەدەکانی ناوەڕاست.
ئەم تێڕوانین وبۆچونە یەکجار کۆنەپەرستانەیەی ئۆجەلان لەوێکەوتنی لەگەڵ ئاین لە سیاسەت و هەڵوێستگیری حیزبە ئاپۆئیستەکانیش خۆی دەرئەخات.لەبەرنامەو پلاتفۆڕمی ئەم حیزبانەدا تەنانەت بەرگری و پارزگاری لەبەزهەب وئاینەکان ڕاشکاوانە ڕادەگەینرێت.
بەندێکی بڕیارنامەی دیپلۆماسی کە دواتر زیاتر دەچمەسەری پاریزگاری لە ئاینی یەزیدیە.وەلە بەرنامەی کۆنفیرالیسزمی دیموکراتیشدا بەرگری و ئاگاداری لە شناسە نەتەوەیی و ئاینی بنەمایەکە،ئاینەکان لە ڕاستیدا بەشێکن لە مۆزایکانی کۆمەڵگەی کۆنفیدراڵین وە وەک شناسی میللی وقەومی ئەبێت بپاریزرێن.ئەمجۆرە لێکەوتنە لەگەڵ ئاین ئاکامی سیاسی لەڕادەبەدەر کۆنەپەرستانەی هەیە کە ئاکامێکی دامەزراندنی کۆمیتەی دیپلۆماسیە لەگەڵ هێزە ئیسلامیەکاندا.دەرکەوتنی ناوی ئەو هێزە ئیسلامیانە لە تەنیشت حیزبە ئاپۆپیستەکاندا بەڕێکەوت نیە.قسەلەسەر دیپلۆماسیەت نیە،لەسەر باشترین وە ئیستراتیجییە کەدوتر دەچمسەری.
کێشەی ژن
لەبەریەککەوتن لەگەڵ کێشەی ژنانیشدا بەهەمان شێوە بۆچونی کۆنەپەرستانە ئەبینین.بەدڵنیایی کەسێک کە خەمی نەریتی ئاینی بخوات لەبارەی بێ مافی وهەڵاواردنی ڕەگەزی دژی ژنانیش ناتوانێت بۆچونێکی پێشکەوتوخوازانەتری هەبێت.
ڕێگا بدەن سەرەتاجەخت بکەمەوە لەوەی کە چەند ساڵ لەمەوبەر لە کانتۆنی جەزیرە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە کە بەشێک لە مافەکانی ژنانی بەفەرمی ناسی بوو.لە کانتۆنەکان ولە ئەحزابی فەلەکی پ ک ک کەشدا ژمارەیەکی زۆر لەژنان لە ئاستی ڕابەرایەتیدا ولەستیەکانی تردا بەشدارن.ئەوانە لەبەراورد لەگەڵ حیزبە ئیسلامی و ناسیۆنالیستیە کوردەکاندا هەنگاوێکی ئەرێنیە،بەڵامئەم جۆرە پیشڕەویانە تایبەتمەندی تێڕوانینی ئاپۆئیستی ئەم بزوتنەوەیە نیە.بینین ودەرک وتێگەشتن و بۆچونی ئۆجەلان لە دەورو جێگای ژنان لەکۆمەڵگەدا جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ تێڕوانینە ئاینی-شۆڤینیستەکاندا.
لە تیڕوانینەکانی ئۆجەلاندا کەلە کطبێکدا بەناوی مانیڤێستی ئازادی ژن شرۆڤەی کردوە پێگەی ژن وەک دایک،ڕیزی لێدەگیرێت.ئەو ئەڵێت سروشتی ئینسانی لەبنەڕەتدا ژنانەیە چونکە ڕیشەکەی لە داهێنەری ژندایە وەک دایک.
“سروشتی ئینسان سروشتی ژنانەبوو وە بەهۆی لادانی لەم سروشتە ئیتر ژن بە ئیرادەی خۆیی وشوناسی خۆیی بونی نیە…لەگەڵ گەڕانەوە بۆ گەوهەری ژن ئەتوانێت یامەتیدەر بێت بۆ پێکهێنانی سەرلەنوێی ئینسانیەت.”.
گەوهەری ژنیش وەک دایک بونی ئەو دەناسرێت.لەڕوانگەی ئۆجەلانەوە<<بەرگری وپارێزگاری ژن لەمنداڵ ئەوی لەزوربەی گیاندارەکان جیاوازتر دروستکردوەژن لەگەڵ فراوان بونەوەی مەینەتی وهەستی دایکایەتیەک کە هەیبوو توانی گیانی بەکۆمەڵی وهاوکاری بنیات بنێت”. ئەمجارەشێوەی ڕێزلێنان لەژن وەکو دایک،کە جیاوازیەکی زۆری نیەلەگەڵ ئەو ڕیزلێنانەی ئایندا کە بەهەشت لەژێر پێی دایکاندایەدا نیە،لەگەڵ ناسیۆنالیزمی کوردا گرێیخواردوە،ناوەرۆکی کۆنەپەرستانەو دژی ئینسانیەکەی تەواو دەبێت. ئۆجەلان باوەڕی وایە کە ژنانی پ ک ک ئەبێت<<بنچینەی نەتەوە پەرستی و پابەندبون بەشوێنی لەدایک بون وەک سەرەکی ترین بنەمای ئایدۆلۆژی ڕزگاری ژنان پەسەندبکەن>>
ئەو لە دێژەدا ئەڵێت ئەبێت لە هەنگاوی یەکەمدا لەگەڵ نەتەوەی خۆیاندا زەواج بکەن وە هەتا کاتێک لە نایەکسانیەکان ولەدزێوی و ئەو پیسیانەی کە نایەکسانی ڕەگەزیان هێناوەتەکایەوەدەستیانبەرنەداوە باشترە لە بەستنی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ پیاوانی هاوخەباتی خۆیاندا دوری هەڵبژێرن.
بەرهەڵستی لەگەڵ مۆدێرنیتە لە کەناری ئەم ڕوانگەو بابەتە دواکەوتوانە سەبارەت بە ژنان ولە بەرامبەر ئاین،بۆچونەکانی ئۆجەلان وفەلسەفەی سیاسیەکەی لەگەڵ بۆچونە رۆژهەڵات لیدراوەکانی وەک ئال ئەحمەد نزیک دەکاتەوە.ئاپۆئیزم لە ڕاستیدا جۆرێکە لە ئال ئەحمەدیزمی کورد.
زەمینە سیاسی-کۆمەڵایەتیەکانی ئاپۆئیزم
پاش هەرەسهێنانی شورەوی هەموو ئەوبزوتنەوەو حیزبانەی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاست و ئەوانەی خۆیان بە چەپ و مارکسیست دەزانی،بونەپارێزەرانی دیموکراسی.دیموکراسی وبازاڕی ئازاد سەرکەوت بون وە هەر بزوتنەوەو حیزبێک کە هەتا دوێنێ قسەیان لە مافی گەلان ولابردنی هەڵاواردنی میللی و چارەسەری کێشەی میللی بە زمان ودەربڕینی چەپ دەکرد،ئاڵای دیموکراسی یان بەرزکردەوە. ئۆجەلانی کۆنە ستالینیستیش.نەک لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی،بەڵکو لە پڕوپاگەندەسۆشیالیستیەکانیەوە بۆ”مۆدێرنیتەی دیموکراتیک”تێپەڕی.
ئەم تیئۆریە نوێیەلە قوناغێکدا دەخرێتەڕوو کە تیئۆری و ڕیبازانەی لە ڕابردودا بۆرژوازی کورد پشتیان پێدەبەست متمانەی خۆیان لەدەستداوە.پێش ئاپۆئیزم کێشەیمیللەتان وخەبات بۆ لابردنی هەڵاوادنی میللی بە چەپدا دەناسرایەوەو هێزە ئۆپۆزۆسیۆنی کورد لە چوارپارچەکەش کە بەزۆری لایەنگری سۆڤیت بون تیئۆری وبۆچونەکانی خۆیان لەبارەی چارەسەری کێشەی میللیەوە لە کۆمۆنیزمی ڕوسیەوە وەردەگرت.لە کەناری حیزبە بەعسیەکان وناسیۆنالیزمی عەرەبی لەژێر ناوی سۆشیالیزم،ناسیۆنالیزمی کوردی لایەنگری سۆڤێتیش جێی باس وە باو بوو وە جێگەی بنچینەیی لەخەبات بۆ’ڕزگاری گەلێ کورد”لەهەر چوار پارچەکەدا پێکهێنابوو.
لەدوای هەرەسهێنانی سۆڤیەت ئەم بارودۆخە بەتەواوەتی گۆڕا،ئەو بۆچون وتیئۆریانە لەدەست چون وبۆرژوازی کور پیوستی بە ڕێباز‌و سەرچاوەی ئیلهامی بۆچونێکی نوێ هەبوو.
لەباردۆخێکی وەهادایە کە ڕابەری پ ک ک، هێزیک کە ساڵانێک بەشێوەی چەکدارانە و پێشمەرگایەتی لەپێناو گەیشتن بە مافی میللی لە شێوەی جیابونەوە وەیان خودموختاری و خۆبەڕیوەبردندا خەباتی کردبوو،بەو ئەنجامە دەگات کە ئەم ڕێگە چارانە ناگات بەشوێنێک وە بیرۆکەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بەرز دەکاتەوە.ئەم بۆچونە لە ڕاستیدا جێگرەوەی تیئۆریە باوەکەی مافی دیاریکردنی چارەنوسی میللەتانی بلۆکی سۆڤیەتە.
لەگۆشەنیگای باردۆخی کۆمەڵایەتی تایبەتی کوردستان وناوچەکە،ئاپۆئیزم سەرچاوەی لە گەشەی شارنیشینی و گەشەی قورسایی شارەکان لە ئاڵوگۆڕە سیاسی کۆمەڵایەتی و گرنگی پەیداکردنی بزوتنەوەی کرێکاری وتەواوی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان لە شارەکاندا.
شێوەی باوی هەڵسوڕان وناڕەزایەتی ناسیۆنالیزمی کورد بەردەوام پشت بەستوبوە بە دیهاتەکان وکۆمەڵگەی دیهاتی.پیشمەرگە پارتیزانی شاخەکانە وە لەبنەڕەتدا لە دیهاتەکان،لە”خەڵکی ئاوایی”،هێز وەردەگرێت.گەشەی شارنیشینی لە وڵاتەکانی چوارپارچەی کوردستان لە ئاستێکی بناغەییدا ئەم بارودۆخە تێک ئەدات وە کەسێکی وەک ئۆجەلان بەو ئەنجامەدەگات کە ستراتیجی چەکداری بنیاتنراوە بە پیشمەرگایەتی داهاتویەکی نا‌بێت.
بەڵام پێچانەوەو نیشاندانی ئەم ئەنجامگیریە لە چوارچێوەی ڕیبازو بۆچونێکی جیهانداگرو واوەتر لە کێشەی کورد سەرچاوەی لەو هەلومەرجە سیاسیە جیهانیەی دەیەیی کۆتایی سەدەی ڕابردو وەرگرتوە.
پاش هەرەسهێنانی سۆڤیەت دوو سیاسەت و ئاسۆ‌و روانگەی هزری-سیاسی-کۆمەڵایەتی زۆری جیهانیە واتە مۆدێلی پشکەوتنی سەرمایەداری بازاڕی ئازاد لەگەڵ ئاڵای لیبریالیزم وە لەلایەکی ترەوە رێگای گەشەی ناسەرمایەداری یان سەرمایەداری دەوڵەتی کەلەژێر ناوی سۆشیالیزم‌دا لە ڕێگەی بلۆکی ڕۆژهەڵاتەوە نوێنەرایەتی دەکرا،هەردوکیان شکستاین خوارد‌و بەبنبەست گەیشتن.سۆڤیەت هەرەسیهێنا و بلۆکی دیموکراسی لیبریاڵیش کەلەسەردەمانی شەڕی ساردا وەک بەدیلی کەمپی سۆڤیەت مانای پەیداکردبوو بابەتێتی خۆی لەدەستدا.لەگەڵ هەرەسهێنانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا بلۆکی ڕۆژئاواش مانای نەما.
ئەم بارودۆخەی کەمپی بۆرژوازی-چی سەرمایەداری مۆدێلی بازاڕی ئازاد وە چ سەرمایەداری دەوڵەتی-لەگەڵ جۆرێک لە بنبەستی ڕیبازی سیاسی ڕوبەڕوکردەوە.لەو بۆشاییە فکریەی کە بەهۆی شکستی بلۆکی سۆڤیەتەوە دروست بوبو ڕواڵەتی ترین وبێ مایەترین بۆچون وفەلسەفەداڕێژەرانی سیاسی بازاڕیان کرایەوەو “کۆتایی مێژوو”وە”شەڕی شارسانیەتەکان”و’ئەبەدی وئەزەلی بونی سەرمایەداری”بوبویە باسی باو لەڕۆژئاوا لەلایەک پۆستمۆدێرنیزم و فرەکلتوری دیموکراسی موزایکی ولەلایەکی تریشەوە ڕاسیزمی ئاشکرا سەری دەرهێناوزۆرێک لە حیزب و هێزە سیاسیەکان هەتا ئەوانەی کە پێشتر خۆیان بە چەپ وکۆمۆنیست ئەزانی هەوڵیاندا لەقوماشی ئەم بۆچون و ڕیبازانەی پاش شەڕی سارد کڵاوێک بۆ خۆیان بدورن.ئاپۆئیزم نمونەو مۆدێلە کوردیەکەی ئەم جۆرە هەوڵ وتەقەلا فکریەیە.بەتابەت ئەو گروپەلە هێزەکان هێزەکانی ناسیۆنالیزمی کورد کە تیئۆریەکانیان پێشتر لە بلۆکی سۆڤیەت وبەتایبەتیش بۆچونەکانی ستالینەوە سەبارەت بەچارەسەری کێشەی نەتەوایەتی وەردەگرت لە ئاپۆئیزمدا نەک تەنها ڕیگەچارەیەکی دەرکەوتو بۆ چارەسەری کێشەی میللی،بەڵکو ڕێگای نەجاتی مرۆڤایەتیان دۆزیوەتەوە!
وەک دیارە تێکەڵ بونی ئەم دوو کۆنە ستالینیە،بوکچین کە خۆی زادەی ئەزمەی ڕیبازە فکری سیاسیەکانی بورژوازیە لەگەڵ ئۆجەلاندا کە گەشتۆتە کۆتای هێڵی پێشمەرگایەتی بۆ چارەسەری کێشەی میللی،کێش بوە بۆ ڕیگایەک بۆ ڕزگاری نەک تەنها کوردەکان،بەڵکو هەموو دونیا لە”مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی”.بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە ناسیۆنالیزمی کوردە کە ڕیگایەکی تازەی بۆ ژیانەوەی غرورو شانازی میللی خۆی دۆزیوەتەوە.
پێگەو ئاکامە سیاسی ئاپۆئیزم لە چوار پارچەکە
لە ئاستێکی بنەڕەتی وتیئۆریدا دەوڵەتمان ناوێت دەرگای دڵی ناسیۆنالیزمێکەکە هیچکاتێک دەوڵەتی نەبوە وئاسۆیەکیشی بۆ پێکهێنانی نیە.تیئۆریسێنی ئەم بۆچونانە ناتوانێت بۆ نمونە ئیسپانیەک بێت کۆ بۆ جیابونەوەی باسک وەیان ئەمڕۆ کەتلۆنیا خەبات دەکات.وەیان بۆ نمونە نسیۆنالیستێکی تورک لە ئازەر باینجانی ئێران کە ئیلهامی لە وڵاتی ئازەرباینجان کەلە سنوری باکوریەتی وەردەگرێت.ناسیۆنالیزمی کوردئەو پێگەیەشی نیەوە هیچکاتێکیش نەیبوە.هیچکاتێک لە دەسەڵاتدا نەبوە.بەجۆرێک هاوشێوەی بەنی ئیسرائیلە پیش ئەوەی کە دەوڵەتی ئیسرائیل پێکبهێنن.ئیسرائیل ڕەوایەتی خۆی لە تەورات وسەر زەوی وادە (سرزمین میعاد)وەردەگرن وە ناسیۆنالیزمی کورد لە ڕابردو داستانی مێژویی گەلی کە گوایە کۆنفیدرالیسمی بێ وڵات و میللەت لە مێژوی پڕشانازیاندا هەڵکەندراوە.
سەرچاوەی ئەم بۆچونەش تەنها دەتوانێت تورکیا بێت.ئەم بۆچونە تەنها دەتوانێت لە دڵی ناسیۆنالیزمی کورد لە تورکیا کەناسیۆنالیزمێکی بەهێزی شەڕکەری کوردەو بەهێزترلە سێ پارچەکەی ترئەیەوێت سەرهەڵبدات.لەلایەک دەوڵەتی تورکیا ئەندامی ناتۆ‌و یەکێک لەپایەدارترین و لەڕوی سوپاشەوە بەهێزترین دەوڵەتی ناوچەکەیە وەلەلایەکی ترەوە کوردەکان لەتورکیا کەوتونەتە ژێر توندترین فشاری سیاسی وئابوری وتەنانەت کلتوریش.لەناو ئەم بارودۆخەدا هێزە ئۆپۆزۆسیۆنە کوردەکان وخەڵکی ئەوناوچانەی کەدانیشتوانەکەی کوردن لە تورکیا بەردەوام لەگەڵ توندترین سەرکوت وهێرشی سوپا لەلایەن دەوڵەتی ناوەندیەوە ڕوبەڕوبونەتەوە.
تێزی ژێرپێنانی دەوڵەت-میللەت ودور خستنەوەی دەوڵەتی ناوەندی”لە ڕەوەندی دیموکراتی کردنی کۆمەڵگە”لەم ڕاستیانەوە سەرچاوە دەگرێت.فیدرالیزمی دیموکراتی بەرلەهەر شتێک نوێنەری نائومێدی بورژوازی کوردی تورکیایە لە بەشداربون لە دەسەڵاتی سیاسیە تەنانەت لە حکومەتێکی خودموختاری شدا.
لەسوریا ئەم بۆچونە ماناوبەکارهێنەری سیاسی پەیدائەکات چونکە دەوڵەتی ئەسەد لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ تەنگژەیەکی سەرتاسەریدا کە ڕیشەکەی لە ڕاپەڕینی خەڵکدابوو کە بەشوێن شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبیەوە بوو،ناچار بوو کە دڵنیای بداتە هەێزە ئۆپۆزۆسیۆنە کوردەکان وە دەستیان ئاوەڵابکات بۆ پێادەکردنی ئەو جۆرە فیدرالیزمەی ئۆجەلان لەناوچە کوردنیشینەکاندا.
ئەگەرلەتورکیادا ئاسۆیەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی خودموختاری بونی نیە ئەوە لەسوریا بەشێوەی دوفاکتۆ دەوڵەتێک لەئارادا نیە.
بەشی سوریای پ ک ک واتە حیزبی یەکێتی دیموکراتی(پ ی د)لە پەیمان وبڕیرنامەیەکدا لەگەڵ ڕژێمی ئەسەددا کانتۆنەکانی پێکهێنا.بەشار ئەسەد،پاش ڕاپەڕینی خەڵکی دیمەشق و شارەکانی تر،بەئامانجی ئەوەی هیزە ئۆپۆزۆسیۆنە کوردەکان پوچەڵبکاتەوە وە بتوانێت سیاسەتی سەرکوتگەرانەی بەرێتە پێشەوە ڕازی بوو بە خۆبەڕیوەبەری ناوچەکورد نیشینەکان قوبوڵ کرد.بەم ڕێزبەندیە لە سوریا تیئۆری ژێرپێنانی دەوڵەت یان نادیدەوەرگرتنی دەوڵەتی ناوەنی،ئەڵبەت هەتا کاتێک کەباڵانسی هێزی ئێستا جێگردەبێت،جێبەجێ دەکرێت.
حیزبە ئۆجەلانیەکان ئەزمونی سوریا وەک نمونەی دروستی تیئۆریەکانی خۆیان دەزانن.لەڕواڵەتدا دەتوانیت چاوپۆشی لە دەوڵەتی ناوەندی بکەیت وە لەناوچە کوردنیشینەکاندا کانتۆنەکانی خۆت پێکبهێنیت وە لەگەڵ داعشدا شەڕ بکەیت وهیتر.
بەڵام ئەم گۆڕنکاریە هیچ پەندی نیە بەپەنابردن بۆدیموکراسی ناسیۆنالیزمی کورد وتیئۆری دورخستنەوەی دەوڵەت میللەت و چاپۆشین لە دەسەڵاتی سیاسی و ژێرپێنانی وڵات وهیتر لەلایەن ئۆجەلانەوە.جێگەی واقیعی ئەم گۆڕانی باڵانس و هاوسەنگی هێزی سیاسیە ناپایەدارە کە پاش هێرشی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ ناوچەکەو بەشوێنیدا ڕاپەڕینی خەڵکی سوریا وپەرەسەندنی شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەدا دروست بوو.سەبارەت بەسوریا ئەبێت سەرنجمان لای ئەو خاڵەش بێت کە ناوچەکوردنیشینەکان لەم وڵاتەبریتیەلە سێ ناوچەی جیاواز وەلەبەر ئەوە لەڕوی جوغرافیاییەوە خودموختاری جا چی بگات بە جیابونەوەو دامەزراندنی میللەت ووڵاتی کورد ئیمکانی نیە.لەبارودۆخێکی وادا ئیئۆری بنیاتنراو لەسەر ڕەدکردنەوەی میللەت-وڵات و دامەزراندنی سێ کانتۆن وە یا فیدراڵ ویەکگرتنیان لەأێر ناوی کۆنفیدرالیزمدا مانای ئەبێت.دامەزراندنی کانتۆنەکان بەرلەوەی سەرچاوەی لە تیئۆریەکان وبۆچونەکانی ئۆجەلانەوە بێت بەرهەمی هەلومەرچیکە کە لەلایەکەوە ئیمکانی جەغرافیایی دامەزراندنی دەوڵەتی کورد لە سوریادا بونی نیە.
بەڵام لە عێراق بوچونەکانی ئۆجەلان بۆ بۆورژوازی کورد ناتوانێت پەسەندێتی وبەکار هێنەری هەبێت.ناسیۆنالیزمی کورد لە ساڵی ١٩٩١وە حکومەتی هەرێمیی خۆیان هەیە بەتەئکید تێزی”دەوڵەتمان ناوێت”ناتوانێت لەگەڵ مەزاجی ئەودا سازگار بێت.
بۆ ناسیۆنالیزمی کوردیش لە ئێران ئەم تێزە پوچە.بارودۆخی سیاسی لە ئێران-کەدواترتێروتەسەل تر باسی لێدەکەم-جەماوەری خەڵک بەهەر ناسنامەیەکمیللی ونەتەوەیی کەبۆیان دەرکردون،لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی‌دا داناوە وهەر جۆرە بێدەنگ دانانێک وهەتا کەمڕەنگ کردنەوەی کاری سەرنگومکردن ئەبێتە هۆی پەراوێز خستن و لەناوچونی ئۆپۆزۆسیۆن.
ئاکامە سیاسیەکانی ئاپۆئیزم
لە ڕوی سیاسیەوە یەکەمین نەتیجەی تێزەکانی ئۆجەلان کە نا‌بێت کارمان بەسەر دەوڵەتان ودەسەڵاتی سیاسیەوە هەبێت.
ئۆجەلان نە ئەیەوێت کەسیک سەرنگوم بکات،نە ئەیەوێت شۆڕشیک لە دژی ڕژێمێک ڕیکبخات،وە تەنانەت خوازیاری سەربەخۆی وجیابونەوە وە دامەزراندنی وڵاتێک وەیا دەوڵەت-میللەیی کوردنیە.
لە ڕواڵەتدا تەوەری تیئۆریکی ئاپۆئیزم دژایەتیە لەگەڵ دەوڵەت-میللەت.بەڵام کاتێک دەگاتە سیاسەت ئاشکرا دەبێت دەوڵەتیان بەگشتی سڕیوەتەوەهەتا دەوڵەتی دیاریکراوی ئێستا چاوپۆشی لێبکرێت! تا “ڕەوەندی دیموکراسی”نە لەسەرنگوم کردنی دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان،بەڵکو لە ڕیگەی دیموکراتیزەبونی کۆمەڵگە وڕیکخستنی کۆمۆناڵەکانبەشوێندا بگەڕێت.
حیزبەکانی فەلەکی پ ک ک لە سوریا وتورکیا هەر بەشوێن هەمان پرۆژەوەن ولەبنەڕەتدا پرۆژەی پژاک-کودار لە ئێرانیش شتێک نیە جگە لە تەنیشت وەستانی کۆماری ئیسلامی.
نەک تەنها لە ئێران بەڵکو لە هەموو وڵاتێک‌دا خەبات لەسەر دەسەڵاتی سیاسی ئەڵقەی بنەڕەتی ڕوبەڕوبونەوەی کرێکاران وخەڵکی بێبەش و هاوچارەنوس ولەناویشیاندا خەڵکی ژێرستەم وهەڵاواردنی میللی،لەپێناوگەیشتن بە ڕزگاری و ئازادایە. لەم ڕوەوە خسنەلاوەی”تیئۆری”دەسەڵاتی سیاسی،ئاپۆئیزم ئەگۆڕێت بە پارێزەری سیاسی حکومەتی ناوەندی لە ئێران،ئاپۆئیزم کاتێک دەچێتە ئێرانەوە هەم لەڕوی بەریەککەوتنێک کەلەگەڵ ئاین هەیەتی،هەم لەبەر بەریەکەوتنێک کەلەگەڵ دەوڵەت هەیەتی هەم بەبەدەلیلی ڕەوەندی دیموکراسی وڕەوەندی دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە کە جۆرێکە لە تیئۆری گۆڕان.بەتەواوەتی لە تەنیشت هێڵی دویخورداددا ئەوەستێت.
تائەوجێگەیەی پەیوەندی بە چارەسەری کێشەی میللی و ستەمیی میللیشەوە هەیە حیزبەئاپۆئیستەکان بۆچونێکی کۆنەپەرستانەیان هەیە.هەر بەوشێوەیەی کە ئاماژەم پێدا لە ڕوی بۆچونەوە گۆشەیەکی هەڵوێستی حیزبەئاپۆئیستەکان ئەوەیە کە وشەی هاوڵاتی پەیوەندیداربەمۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دەزانن وە ڕەدیدەکەنەوە.وەهەر ئەم بنەمایە بەسە بۆ ئەوەی تا ئەم حیزبانە ڕیگا چارەی دروست وپیشکەوتویان نەبێت بۆ لابردنی ستەمی میللی وکیشەی میللی.چەمک وبابەتی هاوڵاتی و هاوڵاتی بون وگەڕانەوە بۆ تاکی کۆمەڵگە وەک هاوڵاتیان هەنگاوێکی گەورەیە لە تێپەڕین لە کۆمەڵگە داخراوەکانی سەدەکانی ناوەڕاستەوە بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی.
ئاپۆئیزم مەدەنیەت و بیرۆکەی هاوڵاتی لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا ڕەدئەکەنەوە و لە جێگەیدا بەها قەومی وئاینیەکان وەک بنچینە دادەنێت.ئەم بۆچونە نەک تەنها توانی لابردنی هەڵاواردن وستەمی میللی نیە،بەڵکو بە پستبەستن بە شوناسی نەتەوە-میللی تاکەکان هەڵاواردنی میللی جێگیر دەکات وە دەیگۆڕێت بەکاریکی دروستکراوی جێکەوتوو.
ناسیۆنالیزمی کورد وئاپۆئیزم لە ئێران
لە ئێران ناسیۆنالیزمی کورد لەڕوی سیاسیەوە ئەبێتە دوو بەشە.بەسێکیان لاینگری حیزبی بارزانین وەبەشوێن مۆدێلی عێراقەوەن،بریتین لە حیزبی دیموکراتی کوردستان وکۆمەڵەی زەحمەتکێشانی عەبدوڵا موهتەدی و هەندێک گورپی کوردی ترە.هەمان ئەو هێزانەی کەلە کۆنفرانسی دیموکراسی خوازان لەکۆڵن بەشداربون.
لقێکی تر لقی یەکێتی نیشتیمانیە کە پژاک وکۆدار لە ئێران وحیزبی دیموکراتیک وحیزبی دیموکراتی گەلان لەخۆدەگرێت.
دەستەی یەکەم ناسیۆنالیزمی نوێنەرایەتی ناسیۆنالیزمی کلاسیک دەکات وە دەستەی دوهەم ناسیۆنالیزمی ئۆجەلانی.ئەم دودەستەیە لەڕوی دیدگا و تێڕوانینەوە هاو بنەمان بەڵام لقی تاڵەبانی لە بلۆکی ڕوسیە-سوریە-ئێران.یەکێتی نیشتیمانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پەیوەندیەکی باشیان هەیە وە فەلەکی پ ک ک کەش هەرچەند لەناوچەکەدا لەبلۆکی ئەمریکا دەوەستن،دژی کۆماری ئیسلامی نین وە دژایەتی تیئۆریان لەگەڵ وشەی دەوڵەت ڕیگەیان پێ ئەدات کە هێلی سیاسی هاوشێوەی دوی خورداد لە ئێرانیان هەبێت.هەر بەو دەلیلە پژاک نەیتوانیوە لە ئێران‌دا کاریگەریەکی وایان هەبێت وە لەبەراورد بە هێزە نەریتیە ناسیۆنالیستیەکانی کورد پێگەیەکی پەراوێز تری هەیە.
پژاک لە ساڵی ١٣٩٣دا کوداری پێکدەهێنێت.ناوی تەواوی کۆدار”کۆمەڵگەی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”نە.لە بەیاننامەیەکدا کە دامەزراندنی کوداریان ڕاگەیاندوە ڕاشکاوانە دەوترێت کە ئەمە حیزبێک وە یان تەنانەت بەرەیەکیش نیە.بەڵکو سیستەمێکی کۆمەڵایەتیە.کۆدار ڕایدەگەیەنێت”ەلی کورد بە لەبەر چاوگرتنی ئەزمونی ساڵان بزوتنەوەی شوناس خوازوئازادیخواز” چاوپۆشی لە پێکهێنانی دەوڵەت-میللەت کردوە وە ئەڵتەرناتیڤی خۆی بۆ کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسی پیشانداوە.
ئەڵبەتە ئەم ئەلتەرناتیڤە هەمان کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی وەهاییە کە کودار ئەوی وەک ڕێگە چارەی کێشەی کورد لەئێران دەزانێت و بۆ گەلانی ئێرانیشی بە گونجاو دەزانێت”.ئەڵێن کودار بەرهەمی چالاکیەکانی پژاکەبەڵام لە ڕاستیدا شکستی پژاک وەک پرۆژەیەکی سیاسی وتێپەڕین بۆ پرۆژەیەکی بەتەواوەتی خەیاڵ ئامێزوخورافاتی کۆمەڵایەتیە.کودار ئەیەوێت لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ڕژێمێکی دیموکراتیک دروست بکات!
ئەسڵی هەردوو ماڵەنەریتی وئاپۆئیستیەکەی هێزە ناسیۆنالیستەکانی کورد لەمەدا دەگەن بە پۆستمۆدێرنیزم و دیموکراتیکی-قەومی.
ئامانج وخواستی ناسیۆنالیزمی نەریتی کورد کەلە کۆنفرانسی کۆڵن لەڕێگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان وهەندێک ڕیکخراوی تری کورد لەناویاندا ڕیکخراوی عەبدوڵای موهتەدی نوێنەرایەتی دەکوا-وە چەند دەستەیەکی ئیدیعای نوێنەرایەتی گەلی بەلوج و تورکمان و تورک وعەرەب وکەهگیلویەوبویر ئەحمەد کەلە کۆنفرانسەکەدائامادەبون-ئەوەبوو کە شوناسی نەتەوەیی وئیتنیکیەکانیان بەفەرمی بناسرێت و هەرکەس لە بەشێک لە ئێران‌دا دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ خۆی پێکبهێنێت.ئامانجی ئەم نوێنەرە خۆسەپێنانە”گەلانی ئێران”پیکهێنانی فیدرالیزمی کلاسیکە.ئەوەنە بە پێچەوانەی ناسیۆنالیزمی ئاپۆئیستیەوە وڵات و میللەتی ئێران ناخەنە ژێر پرسیارەوە-وەهەربەوهۆیەوە هێزە ناسیۆنالیستە فارس و شاخوازەکانیش لەو کۆنفرانسەدا ئامادەییان هەبوو-بەڵام لەڕوی پێداگری لەسەر شوناسە ئەتنیکی و گۆڕینی دیموکراسی بە هاوسەنگی نێوان موزائیکە قەومی-دینی لەگەڵ هێڵی ئوجەلانیش یەک ڕەگیان هەیە.(بۆ زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وتاری ئەڵتەرنایڤە پۆست مۆدێرنیستەکان)
جیاوازی ئەوان لەگەڵ کۆنفیردالیزمی دیموکراتیکی جێگە نیازی پژاک وکۆدار ئەوەیە کە لە چوارچێوەی نیزامی فیدراڵیدا بەشوین ئامانجەکانی خۆیاندا دەگەڕێن ونەک لە چوارچێوەی خەیاڵی بێ دەوڵەت-میللەت لەناوچەکە.بەڵام تەنانەت ئەو فیدرالیزمەش دیسان چەوهەروناوەرۆکی قەومی و ڕەگەزی هەیە.
دیموکراسی لە ئێران هەمیشە لەگەڵ ئازادی ئەحزاب وچاپەمەنی ومافەمەدەنی وکۆمەڵایەتیەکان وئازادی سیاسی لێکچوێنراون.لە سۆڕشی مەشروتە بەوشێوەیە بوووە لەسەردەمی بزوتنەوەی میللی کردنی پیشەسازی نەوت ولە شۆڕشی ٥٧دا خەڵک خوازیاری هەر ئەوئازادیانە بوون.هەر کاتێک هەرکەس قسەی لە دیموکراسی دەکرد لەبەرامبەر دیکتاتۆریەتی دەسەڵاتداردا بوە وە بۆ گەیشتن بە ئازادیە سیاسی ومەدەنی کۆمەڵایەتی.هێزەکانی سەبە گەڵانی ژێر ستەمیش هەمیشە لە دژی هەڵاواردن و ستەمی میللی و لە دژی دەوڵەتی ناوەندی کە مۆڵەت نادات زمان و کلتوری خۆیان هەبێت وە پیشەسازیەکەیانی لە دواکەوتویدا هێشتوەتەوە هەژارترن لەتەواوی ناوچەکانی ئێران وە هیتر خەباتیان دەکرد.داواکاریان خودموختاری وەیا خۆبەڕێوەبەری و لابردنی هەڵاواردن و ستەمی میللی بوو.
ئەمڕۆ باسی ناسیۆنالیستەکانی کورد لە هەردوو باڵەکەی تر مافی هاوڵاتی بونی یەکسان لەگەڵ ئەوانی ترنیە.مەبەستیان لە ئازادی و دیموکراسیش مافی جیهانی یەکسان نیە بۆ هەموو هاوڵاتیان .
ئۆجەلان ڕاشکاوانە وشەی هاوڵاتی ڕەدئەکاتەوە وە ناسیۆنالیزم فیدراڵیش هاوڵاتی نەک وەک ئەندامی کۆمەڵگە بەڵکو وەک ئەندامی هۆز وئاینێکی دیاری کراو پێناسە دەکات وە خوازیاری پێکەوە ژیانی ئەم هۆزو ئاینانەیەلە کۆنفیدراڵیزمیکی نەتەوەی ئەبێت.لێرە هەم لەگەڵ دیموکراسی موزائیکی ڕوبەڕوین.هەموو لە کۆمەڵگەدان بەڵام نەک وەک ئینسانە هاوڕەگ وڕیشەو و هاو ئازار کە خۆشی وناخۆشی،چەوسانەوەو دیکتاتۆری و ڕزگاری وئازادی بۆ هەموو ئەوانە یەکسانن.
ئەمجۆرە دیموکراسیە ئەحزاب و دەوڵەتەکانیش نەک لەسەر بنەمای سیاسەتەکان و بابەت و ئامانجی چینایەتیان بەڵکو لەسەر بنەمای شوناسی نەتەوەی و ئاینی و ڕەگەزیان ناساندن و ڕونکردنەوە دەکات.
ئۆجەلان ئەم جۆرە دیموکراسیە موزائیکیە هەتا ڕەتکردنەوەی میللەت-دەوڵەت-وڵات پەرەپێداوە وفیدرالیستەکان ئەوەیان لە چوارچێوەی وڵاتێک‌دا پێناسە دەکەن.جیاوازیەکە ڕێک لێرەدایە.
پلاتفۆڕمی سیاسی پژاک کودار
پژاک وکودار کە کۆمەڵەپەیوەندی “دیپلۆماسی”یان لەگەل دەبەستێت پلاتفۆڕمێکیان بڵاوکردوەتەوە کە بەتەواوەتی تایبەتمەندی دووی خوردای ئەم بزوتنەوەیە ئاشکرادەکات.
چەند بەشێکی لەو پلاتفۆڕمە ڕاستەوخۆ لێرەدا بڵاودەکەمەوە.جونکە زۆر ڕاشکاو ئاشرایەو پێوست بەهچ شرۆڤەو لێکدانەوەیەک ناکات.
“وڵاتی ئێران لەگەڵ بارودۆخی ئێستای خۆی پاش لە تێپەڕینی چل ساڵ کەوتوەتە قوناغی تێپەڕین.ئەزمەی وێرانکەر ئابوری,سیاسی وکۆمەڵایەتی سەرچاوەگرتو لە سیاسەتە هەڵەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و بوتە هۆکاری ڕاوەشانێک کە ئاکامەکەی داماینگیری میللەتەکانی ئەو وڵاتە وکوردستان”.
لەوانەیە چارەسەری کۆتایی وگۆڕانکاری دیموکراسی بەبێ دەوڵەت وهیزی دەرەکیش لەتوانابێت.؛ئەگەر ڕژێمی ئێستا بەگەڕاندنەوەی ماف ،ئازادیەکان وقوبوڵی داخوازی سروشتی گەلان نەبوو،ئەوە گەلان خۆیانن ئەبێت بۆ دیموکراتیزەکردنی وڵاتەکەیان پێشڕەوی بکەن.پاشان سیناریۆی کاولکاری باڵەکان وبزوتنەوەکان مافی خۆسەپاندنیان نیە،ئەمە بە ئاگا هێنانەوەیەکی ئاکاری سیاسەتی دیموکراسی.خەڵک داوا یان سواڵی دیموکراسی لەدەوڵەت ناکەن.بەڵکو بەهەوڵو خەباتی خۆیان بینای دەکەن”.
“کۆمیسیۆنی خەڵکی بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان:ئەگەر بڕیارە کێشەناوخۆیەکانی وڵات لە ڕێگەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت،کۆمەڵگە ئەبێت ڕژیمی ناوخۆ ولایەنە نێونەتەوەیەکان ناچار بکات بە قوبوڵکردنی کۆمیسیۆنی خەڵکی بۆدۆزینەوەی ڕاستیەکان.کەوایە پێکهێنان وئاراستەکردنی کۆمیسیۆنەکانی چارەسەری تەنگژە سیاسی،ئابوری،دیپلۆماسی ولەشکری نێوان کۆمەڵگە وڕژێم،کاری بنەڕەتی کۆمەڵگە خۆیەتی”.
پێموایەئەم رێژەیە لە ڕونکردنەوەی ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ چ جۆرە حیزبێکدا بەرەوڕوین بەسە.هۆشداری ئاکاری ئەداتە کۆماری ئیسلامی کە بەهەڵەکانی ئەم بارودۆخەی ئێستای دروستکردوە دەست بەرداری سیاسەتەکانی ببێت ئەگینا خەڵک خۆیان دیموکراسی دادەمەزرێنن.!کۆمیسیۆنی دەرخستنی ڕاستیەکان پێکدێت هەتا کێشەکانی کۆمەڵگە چارەسەربکات.
بڕیارە بە وەها سیاسەتێک بابەت وسیاسەتەکانی کۆمەڵگە دیموکراتیزە بکەن!هیچ قسەیەکیان بۆ دیاریکردنی ئەرکی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی کە هۆکاری بنەڕەتی سەرکوت و دیکتاتۆری و ڕێگری ئەسڵی سەر ڕیگەی دیموکراسی-تەنانەت هەربەومانا نەگرساوەی جێگە سەرنجی ئەم حیزابانەیە لە ئارادانیە.تەنانەت ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئامۆژگاریەکانی ئەوان پەسەند نەکات وە هەروەها”بیەوێت سیناریۆ تێکدەرانەکانی باڵەکان” بەردەوامی پێبدات نا‌بێت قسەیەک لە سەرنگومکردنی بهێریەتە ئاراوە بەڵکو ئەبێت بە پێکهێنانی کۆمیسیۆنی دۆزینەوەی ڕاستیەکان ئەو بەڵێنی پەسەندکردنی کۆمەڵگەی دیموکراسی بکەن!
حیزبێک کە کاری خەباتی لەگەڵ دەوڵەت ناوەندی و سەرنگوم کردنی ئەوێ خستەوەتە لاوە هەموو قسەو بانگەشەکانی سەبارەت بە ڕەوەندی دیموکراسی و وەرگرتنی مافی گەلان وهیتر تۆزی دەم ڕەشەبایە.لە پلاتفۆرم وبەرنامەی پژاک وکۆداردا یەک بەیەک وشەش سەبارەت بە دەستداماڵینی سیاسی کۆماری ئیسلامی قسەناکرێت.کۆتایی ڕەخنەیان بە کۆماری ئیسلامی هەڵەکان ونەزانکاری حکومەتە.
دانانی ڕەوەندی دیموکراسی لە خوارەوە وڕاگەیاندنی دروستکردی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە جێی خەبات لە دژی حکومەتی دیکتاتۆر هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ دوی خورداد و هێڵی گۆڕانی نیە.پژاک بەکردەوەو فەرمی لە کەناری حکومەتی ئیسلامی و لە خزمەتی جێگیرکردنی دەوەستێت.
نکوڵی چینایەتی وخەباتی چینایەتی
لە کۆمەڵگەی کۆنفیدراڵ دیموکراتیک کە ئۆجەلان وینای دەکات چینەکان وناکۆکی چینایەتی بونی ڕاستەکی نیە.گوایە گەلان و میللەت وهۆز وئاینەکان چینیان نیە.گوایە بنچینەی بەربەرەکانێ کان ململانێکان لەکۆمەڵگەناکۆکی بەرژەوەندی چینایەتی”نەهامەتی گشتی و موچە فیرعەونیەکان”،نیەبەڵکو ئەوەیە کە مەدەنیەت وهاوڵاتیبون وشوناسی ڕەگەزی تاکەکان لەبەرچاونەگیراوە!
ئێوە دەتوانن بەقوڵی ڕەخنە لە دەوڵەت بگرن وە وەک مارکس خوازیاری لەناوبردنی دەوڵەت بیت بەڵام نا‌توانیت هەم دژی دەوڵەتیش بێت ودەوڵەت بەگشتی بیت وەهەم دەست داماڵین لە دەوڵەتی دیاریکراو وە حازریشت نەخستبێت بەرنامەی کارەکانت.ئەمجۆرە دژایەتی کردنەئایدۆلۆژیە لەگەڵ دەوڵەت ولەهەمان کاتدا پارێزگاری یان لەباشترین دۆخدا بێلایەنی سیاسی لەپەیوەند بە دەوڵەتانیکی دیاریکراودا جگەلە جێخستنی دیکتاتۆریەکانی هەرئیستا مانایەکی تری نیە.
دەستداماڵینی سیاسی لەدەوڵەتە بورژوازی یەکەمین هەنگاو بۆ لەناوبردنی چینەکان و لەناوبردنی دەوڵەت-میللەتە.ئاپۆئیزم وەک دەرئەکەویت لە ئەنجامی قوڵبونەوە لەفەلسەفەی سیاسی ئەگات بە لەناوبردنی دەوڵەت-میللەت بەڵام کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەت خۆی لەکەناری دەوڵەتانێکی وەک کۆماری ئیسلامی‌دا دەوەستێت.بەڕواڵەت بەڕادەیەک لایەنگری فیدراڵ و خۆبەرێوەبەرین وکۆمۆناڵن کە کاریان بەدەوڵەتی ناوەندی نیە!لەیەنگری مۆدێرنیتەی دیموکراتکن بەڵام کیشەیان لەگەڵ ڕیشەی چینایەتیەکانی دیکتاتۆریەتدا نیە.لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتاڵستین بەڵام کشەیان نیە ڕەخنەیەکیان نیە لە کۆنەپەرستی سەرمایەداری نیە!بەڕواڵەت تیئۆری بنیاتنراو لەسەر شوناسی کورد وتورک وعەرەب و بەلوچ و سونی وشیعە وئیزیدی وسەلەفی دموکراتیە،بەڵام ڕوانینیان بۆ هاوڵاتی نادیموکراتیە!کۆنەپەرستی سەرکوتگەرانەیە.
ناوەرۆکی دورخستنەوەی وڵات ومیللەت لە ڕوانگەی ئاپۆئیزمیشدا شتێک نیە جگەلە نکوڵیکردن لەخەباتی چینیایەتی.وڵات تەنها یەک سنوری جوگرافیایی نیەبەڵکو ئابوریەکی سیاسی دیاریکراو وە پەیوەندی و بارودۆخ و هاوسەنگی هێزێکی دیاریکراوە لە خەباتی چینایەتیدا.وڵاتەکان بەرە دیاریکراوەکانی جەنگی کار‌و سەرمایەن وە جەنگی چینایەتی لە دژی سەرمایەی جیهانی بەبێ دەستداماڵینی وڵاتی لە دەوڵەتانی سەرمایەداری جێگای باوەڕنیە.کۆمۆنیستەکان ئینتەرناسیۆنالیستن وە خۆیان بە هاوڵاتی جیهان دەزانن بەڵام لەبیری ناکەن کە بۆ گەیشتن بە دونیایەکی بێ سنور سەرەتا ئەبێت لەناو سنورەکاندا چارەنوسی خۆیان لەگەڵ چینی سەرامەیەداردا یەکلای بکەنەوە.ئاپۆئیزم بەپێچەوانەی لەجیاتی ڕەتکردنەوەی وڵات و میللەت-دەوڵەت دەگات بە ڕەتکردنەوەی خەباتی چینایەتی.
حیزبە ئۆجەلانیەکان قسە لە ڕۆژئاوا،ڕۆژهەڵات،باشور،باکور واتە کوردستانی باکورو باشور‌و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەکەن وە نەک لە کوردستانی عێراق و سوریا و تورکیا و ئێران.بەڕواڵەت ئەیانەوێت وڵاتەکان لە ستراتیج و فەلسەفەی سیاسی یاندا بخەنەلاوە بەڵام بەکردەوە خەباتی چینایەتی لە هەر وڵاتێک‌دا دەخەنەلاوە.وادیارە چوارپارچەی کوردستان دەتوانن دەست بۆ دەوڵەتەکانیان نەبەن وە لە خوارەوە کۆنفیدرالیزمی دیمکراتیەکەیان دامەزرێنن.ئەمە سیاسەت وڕوانگەیەکە کە ڕاستەوخۆ لەبەرژەوەندی دەوڵەتەکاندا ئەبێت.
دیکتاتۆریەکانی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی کە لە کوردستانیش وەک باقی ناچەکانی ئێران سوپا‌و بەسیج وسەربازو یاسای تۆڵە ودادگاکانی بەدەستەوەیە،ڕەوەندی دیموکراسی لەکوردستان وە یان لەهەر بەشێکی تری وڵات‌دا تەنها دەتوانرێت بەسەرنگومکردنی حکومەتی ناوەندی دەستپێ بکات.گۆڕینی ناوی کوردستان بە ڕۆژهەڵات وخۆبەڕیوەبەری بەفیدراڵیش گؤڕانێک لەم ڕاستیانەدا پێکناهێنێت.
پژاک وکودار بە وەها بۆچون وسیاستانەوە لەپاڵ کۆماری ئیسلامی‌دا وەستاون.بۆ هێزە ناسیۆنالیستە کوردەکان ئەمە کارێکی نوێ نیە بەڵام تراژیدیەکە لێرەدایە کە کۆمەڵەش بەپاکانەی دیپلۆماسی بۆتە هاوڕێی ئەو هێزانە.
کۆمیتەی دیپلۆماسی
بەڵگەیەک کەلەم دوایانەدا لەژێر ناوی”بڕیارنامەی کۆتای کۆبونەوەی ١٧هەمینی کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی حیزب وڕێکخراوەکانی کوردستان”دا بڵاوکراوەتەوە واژۆی سی وسێ گروپی ناسیۆنالیستی وئیسلامی شوێنکەوت ویان نزیکی هێڵی ئۆجەلانی لەخوارەوەیدا هەیە.
جگەلە پژاک وڕێکخراوەکانی فەلەکی پ ک ک لەناوچەکەدا ژمارەیەک ڕێکخراوی ئاینی وئیسلامی لە ناویاندا کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان حیزبی ئیسلامی کوردستان،فیدراسیۆنی یەزدیەکانی کوردستان،هاوپەیمانی ئیزیدیەکانی سوریا،یەکێتی سریانی ئەوروپا بڕیارنامەی کۆمیتە دیموکراسیەکەی ئەوانیان واژۆ کردوە.
یەکەمین خاڵ ناوی بێ ناوەرۆکی دیپلۆماسی بۆ ئەم لەپاڵ یەک وەستانەدا.هەتا ئێستا ڕوینەداوە کە هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن دیپلۆماسیەتیان هەبێت لە نێوان خۆیاندا.دیپلۆماسی بەپەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتەکان لەگەڵ یەکتر وە یان حیزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکان لەگەڵ دەوڵەتەکان ناوی لێ دەوترێت وە نەک هاوڕایی و هاوکاری هیزەکانی ئۆپۆزۆسیۆنەکان کە بەشێوەی ئاسایی لەگەڵ یەکتر کۆدەبنەوە،لەماوەی چەند ساڵێکدا ١٧ کۆبونەوە ڕیکدەخەن وە بڕیارنامەی هاوبەش دەردەکەن.پەیوەندیەکی لەو شێوە لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆندا زیاتر بە هاوپەیمانی وەیان بەرەی هاوبەش وەیان لە هەر بارێک‌دا بە جۆرێک هاوکاری ناودەبرێت.دیپلۆماسیەت ناوێکی گونجاونیە بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەی بەردەوام ودەرکردنی بەیاننان و بڕیارنامەلەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆنەوە.
پێکهێنانی کۆمیتەی دیپلۆماسی بۆ هێزە ئاپۆئیستەکان لە ڕاستیدا سیاسەتێکی ستراتیجیە.یەکێک لە شێوەکانی کۆنفیدرالیزمی ئۆجەلان شیوەبەخشینە هەربەم دەستەواژەی دیپلۆماسیەی نیوان هێزەکوردیەکانە.لەپلاتفۆڕمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک ڕادەگەنرێت”یەکێک لە ئەرکەبنەڕەتیەکانی میللی فراوانکردنەوەی دیپلۆماسیەتیەکی تەواوەتی لەنیوان کوردەکاندایە”.ئەڵێن فیدراڵەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا ئەبێت لەگەڵ یەکدا پەیوەندیەکی ڕێکخراویان هەبێت وە”کۆنگریەی دیموکراتیکی میللی ئەتوانێت وەها دەورێک بگێڕێت.”
کۆمیتەی دیپلۆماتیکی ئاوەهایی پێکهاتو لە هێزە ئیسلامی وناسیۆنالیستەکان لە هەرچوار پارچەکە ڕیک هەمان سیاسەت کردەیی دەکاتەوە.بەندەکانی بڕیارنامەی ٣٣ گروپ لەبنەڕەتدا لەبارەی بەپێگەی هێزە ئاپۆئیستەکانەوەیە لە تورکیا وسوریا وعێراق لەژێر ناوی ڕۆژئاوا وڕۆژهەڵات وباشور وهیتردایە .بڕیارنامەکە هێزەکوردیەکانی ئێرانیش ئامۆژگاری دەکات کە یەکبگرن.لە ڕاستیدا ئەوەی کە بەدیپلۆماسی ناودەبرێت پەیوەندی نیوان ئەو هێزانەو ڕاگەیاندنی پشتیوانیانە لەیەکتر.ئەمە هێڵێکی سیاسیەو جۆرێک لە هاوپەیمانی وهاوکاری سیاسیە کە ئەبێت بلۆک وبەرەو وەهاوپەیمانی لەدەوری سیاسەتە ئاپۆئیستیەکان ناوێکی بە ناونیشانترە بۆی.ئامادەی هێزە ئیسلامیەکان لەم بلۆکەشدا ڕێک لە هەڵوێستی ئۆجەلانەوە بەرامبەر بە ئاین سەرچاوە دەگرێت.
بڕیارنامەی کۆمیتەی دیپلۆماسی:ستراتیجی یان تاکتیک؟
کاتێک بڕیارنامەی٣٣ گوپ بڵاوبوەوە ودواتر ئیمە ڕەخنەمن لێگرت کۆمەڵە ڕایگەیان کەلەو کۆبونەوە دیاریکراوەدا بەشدارنەبون وە هاتنی ناویان لە خوارەوەی بڕیارنامەکەدا هەڵەیەکی هونەری بوە.ئەمە مایەی دڵخۆشیە.بەڵام لە هەمان کاتدا کۆمەڵە بەرگری لە بەشداری لەو کۆمیسیۆنەدا دەکات وە جگەلە هەڵەیەکی هونەری ڕەخنەیەکی تری لێی نیە.
بەشداربونی هێزە ئیسلامی وئاینیەکان لەو کۆمیتەیەدا کارێکی بەڕێکەوت نیە.هەربەوشێوەی کە بینیمان لە ستراتیجی پ ک ک و فەلەکەکەیدا هێزە ئیسلامیەکان پیگەی تایبەتیان هەیە. کلتورو ئاکاری ئیسلامی بەشێکی گرنگی مۆدێرنیتەی دیموکراتیە لەبەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیدا وەلەسەر ئەم بنەمایە ئەبێت ڕیکخراوە ئیسلامیەکان پەیوەندی وهاتوچۆیەکی چالاکیان هەبێت.حکەمرتی ئیسلامیش لەناوەند گرنگ نیە لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی کۆنفیدرالیزمدا هیچ شوێنێکی نیە.لەبەر ئەوە ئەکرێت لەکەناری هێزە ئیسلامیەکاندا بوەستی وە سیاسەتێکی هاوبەش بەریتە پیشەوە.ئەم هێزانەلە ڕوانگەی ئۆجەلانەوە بۆ ناوچەکە نەک تەنها پێگەیەکی تایبەتیان هەیە بەڵکو ئەبێت پارێزگاری لەئاین وشوناسی ئاینیش دەکەن.
بەبۆچونی من بەشداری کۆمەڵە لە بلۆکێکی لەو شێوەیەدا بەمانای ئەوەنیە کە کۆمەڵە ئەو تیئۆریانەی لاپەسەندە،ئەویش لایەنگری ئاکاری ئاینیە،وەیا وابیردەکاتەوە کە کیشەی کۆماری ئیسلامی نیە بەڵکو ئەبێت خەڵک خۆی دیموکراتیزە بکرێتلە خوارترەوە ئاماژە بەو هەژماردنانە دەکەم کەبەئەم هەڵوێستگیریانە گەشتوە.بەڵام هەر حاڵ ئەم هەژماردنە هەرچی بێت لەم ڕاستیە ناگۆرێت کە کۆمەڵە بەکردەوە ئاگا یانە یان بێ ئاگایانە لەگەڵ سیاسەتێکی کۆنەپەرستانەی سەرچاوەگرتو لەئەم بۆچونانەوە هاوڕایە.
ئەم سیاسەتانە بۆ ناسیۆنالیزمی ئۆجەلانی ستراتیجیە.بۆ پژاک وکودارو کۆمەڵی ئیسلامی وئیزیدیەکان وهیتر ئەمە کارێکی سیاسی وبناغەییە.ئەیانەوێت بلۆکێک پێکبهێنن تا شوناسی نەتەوەیی وئاینی وڕەگەزییان بە فەرمی بناسرێت وەنەک هەر بەڕەسمی بناسرێت بەڵکو وەک پێوەری سیاسەت وستراتیجی دابنرێت وە دیموکراسیش لەسەر بنەمای ئەو شوناسانە پێناسەبکرێت.واتە هەمان ئامانجێک کە ناسیۆنالیزمی نەریتی،حیزب دیموکرات وعەبدوڵای موهتەدی وئەوانیتر لەو کۆنفرانسەدا بەشوێنیدا ئەگەڕێن.لەوێدا ناوی فیدرالیزم.لێرەدا ناوی کۆنفیدرالیزمە.
من هیچ ڕەخنەیەکم لەوە نیە کە کۆمەڵە تەنانەت لەگەڵ هێزێکی ئیسلامیش دانیشتن هەبێت.ئەبێت بینبین کە ئامانج وناوەرۆکی ئەو دانیشتنە چیە.لەپاش شۆڕشی ٥٧(٧٩)یشدا کۆمەڵە لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی‌دا دانیشتنیان هەبوو بەکورتی لە پێگەی هێزەوە.کیشەکە ئەوەیە کۆمۆنیزمێک کە ڕەخنەی لە بزوتنەوە خەت وبەرنامەی سیاسی ئەحزابێ ئۆجەلانی نەخستوەتەڕو وە دواتر لە ژێر ناوی دیپلۆماسیەتدالەگەڵ ئەوان وهاوپەیمانە ئیسلامیەکانیاندا،هەتا وەک چاو‌دێر،دانیشت پاش لە دانیشتنیان هەبێت،بەکردەوە ئاو بەئاشی ناسیۆنالیزمی کورددا دەکات.ئەگۆڕدرێت بە هێزێک لەخزمەت بەهێزکردنی ئەم بلۆک و ئەم هەڵوێستگیریە ناسیۆنالیستیە.
بەبۆچونی من دەلیلی بەشداربونی کۆمەڵە تیئۆریە ئاپۆئیستیەکان نیە وە تەنانەت ناسیۆنالیزم نیە.باوەڕناکەم کە ناسیۆنالیزمی جۆری ئۆجەلان تیئۆریەکی جێگا پەسەندی زۆرێک لە کادیانی کۆمەڵە بێت.هەژمارکردنی ورد وکردەیی پراگماتیستی کۆمەڵەی بۆ ئەم سەرەولێژیە بردوە.بەوشێوەیە بیردەکەنەوە کە پاش لاوازبونی حکومەتی ناوەندی لە کوردستان ئەحزابی چەکداری تازە دێنەمەیدان وە لەسەر ئەم بنەمایەئەبێت لەئەمڕۆوەلە کەناری ئەم هێزانەوە بوەستیت.ئەگەر لایەنی بەرامبەر-هێزیەکانی کەمپی بارزانی-هیزی چەکداری خۆیان هەیە کۆمەڵەش ئەبێت لە کەمپی تاڵەبانی شوێن بگرێت هەتا سەری بەبێ کڵاو نەمێنێتەوە.ئەمە باشترین و گەشبین ترین ڕونکردنەوەیە کەمن دەتوانم لەکێشەکەی بدەم بەدەستەوە.
ئەم هەژمارکردنە وردە تەنانەت پراگماتیستیش نیە.دەرک و وێنەکردنی ئەم ڕاستیانە نا‌بێت کێشە بێت کە لەبارودۆخی ڕاپەڕین و هاتنە سەر شەقامی هێزە چەکدارەکان،حیزبیێک کە چین و شەقام وجەماوەری خەڵکی لەگەڵدابێت هێزی چەکداریسی دەبێت هەڵسوڕاوانی هەرئەم بزوتنەوە کۆمەڵایەتیانە سبەی لەگەڵ لاوازبونی حکومەتی ناوەندیدا چەکدار ئەبن وە لەڕیزی حیزبێکی چەپدا دەوەستنکە هەرلەئەمڕۆوە وشەی دڵ وداواکاری و ئامانجەکانیان لەبەرامبەر هێزە نەتەوەیی وئاینی ناسیۆنالیستیەکاندا نوێنەرایەتی دەکەن.
کۆمۆنیستەکان دەتوانن بە پشت بەستن بەهێزی کۆمەڵایەتی کرێکارانی کوردستانی ئێران کە بەشێکن لە چینی کرێکاری ئێران،لەگەڵ پشتبەستن بە بزوتنەوەی ڕزگاری ژنان کە بەشێکن لە خەباتی ژنانی سەرانسەری ئێران،وەیان ئاتەئیستەکان ودژی ئاینەکانی کوردستانیش بەوشێوەیە پایەیی کۆمەڵایەتیان هەبێت کە کاتی خۆی هات چەکدار ببن وە ڕیگەی خۆنمایش کردنی ئەحزابی چەکداری ناسیۆنالیست نەدەن.ئەبێت لەکۆمەڵە بپرسیت بەچ هۆیەک میوانی ناسیۆنالیستەکانن؟مەگەر کۆمەڵە لە ساڵی ٥٧دا چۆن گۆڕا بەهێزێکی چەکداری بەهێز؟ئیبراهیمی عەلیزادە ساڵی ڕابردو چەند مانگ دوای ئاڵوگۆڕیەکانی دیماە(دیسەمبەر)٩٦لەگەڵ مندا قسەی دەکرد ئەیوت ئێمە لەماوەی چەند مانگدا لەگەڵ ئەوەدا کە حیزبی دیموکرات تفنگەچی زۆرتری هەبوولە خواروی کوردستان بوینە هێزی یەکەم.ئەمڕۆ کە کۆمەڵگە چەپتر بوەو کۆمۆنیستەکان پێگەیەکی یەکجار یارمەتیدەرتریان لەسەردەمی ٧٩هەیە بەڕێگەی یەکەم ئەتوانێ وەک هێزێکی چەکداریش بگۆڕدرێت بەهیزی یەکەم لەکوردستان.
بەڵام کۆمەڵە بیرکردنەوەیەکی تری هەیە بۆ ئاڵوگۆڕەکان و بەشوین ستراتیجێکی تروەیە.بۆ کۆمەڵەش،وەک هاورێکانی لە “کۆمیتەی دیپلپماتیک”،پەیوەندی نێوان هێزە ناسیۆنالیستی-ئیسلامی تەنها پەیوەندیەکی تاکتیکی و دیپلۆماسی نیە بەڵکو کارێکی سترایجیە.کارێکی ستراتیجی هەستانە لە بێ هیوایی لە ئاڵوگۆڕی سەرتاسەری و دەورگێڕان لەو ئاڵوگۆڕانەدا،وە حسابکردن لەسەر ئاڵوگۆڕە ناوچەییەکان .جۆرێک لە”کوردستانی ئێران”دورکەوتنەوەو بە”ڕۆژهەڵات”نزیک بونەوە.بە دەربڕینێکی تر بۆ کۆمەڵەش وەک ئەوانەیتری فەلەکی پ ک ک ،سراتیجی ناوچەیی-چوارپارچەیی-،و تاکتیکی سەراسەی-لە پەیوەند لەگەڵ بەدەولەتی ناوەندی-یە.کۆمەڵە بەکردەوە ڕەوتی ئاڵوگۆڕ وئایندەی سیاسی خۆی نەک ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئێران بەڵکو لە ئاڵوگۆڕی ناوچەکەدا ئەبینن وبەشوینیەوەن.
پرسیاری بنەڕەستی ئەوەیە:ئایا وەک کۆمۆنیستێک،ئایا وەک کرێکارێک لە کوردستان وهەتا وەک تاکێکی ئازادیخواز،چارەنوسی خەڵکی کوردستانی ئێران ئەبەستیتەوە بە ڕوخانی دەوڵەتی ناوەندیەوە لە ئێران وەیان بە ئاوڵگۆڕ لە سێ پارچەکەی تردا؟ئایا سراتیج و ئاسۆی ئێوە ناوچەییە یان لە جوغرافیای سیاسی ئێرانداندایە وسەرتاسەریە؟ئایا کرێکاری کوردستان بەبەشێک لە چینی کرێکاری ئێران دەزانیت وەیان بەبەشێک لە گەلی کورد‌و ڕۆژهەڵات؟وەڵام بەم پرسیارانەیەکە ئەمڕۆ سنوری نیوان کۆمۆنیزم وناسیۆنالیزم دیاری دەکات.
لە ئێران ئەمڕۆ خەباتی بەردەوام لەکوردستان لەبنەڕەتدا تایبەتمەندی سەرتاسەری هەیە.ئەمڕۆ هەڵسوڕای بزوتنەوەی کرێکاری لە کوردستان ڕوخساری سەرتاسەری بزوتنەوەی کرێکارەیە لە ئێران.ئەو ڕوخسارانەی کەلە ئەهواز هاوڕێی کرێکارانی پۆڵا ڕۆشتبونە ڕیزوەو هاوپشتیان ڕاگەیاند لەگەڵ کریکارانی مانگرتوی هەفتەپەدا.
لەم دوایانەدا نوسینێکی مەجیدی حوسینیم خوێندەوە سەبارەت بە خەباتی خەڵکی مەریوان.وێنەیەکی زیندو ئەدات لە خەباتی ژنان،لە خەبات لە بەرگری لە مافی مناڵان،خەبات لەدژی تێکدانی ژینگە،جۆرەها لیژنەو دامەزراوەی ئین جی ئۆی ناڕەزایەتی و هەتا لەبەرگری لە مافی ئاژەڵان و هیتر وهیتر.لەو ڕاپۆرتە کورتەدا لوتکەی ئینسانیەت ولوتکەی جیهانداگری داواکاری و هێوا ئینسانیەکان لە شارێکی بچوکی وەک مەریواندا ئەبینیت.مەریوان تونها نمونەیەکە.هەرکەسێک بەشوین ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی کوردستان لە سەراتاسەتی ئێران‌دا گەڕابێت وەها بیرکردنەوەیەکی دەبێت.
ئەمڕۆ خەڵکی کوردستانیش وەکو خەڵکی تاران و تەبرێزو ئەهواز لە دژی مەزهەب،لەدژی هەژاری ونائەمنی ئابوری و بێ مافی وسەرکوت،لەدژی هەر جۆرە هەڵاوادنێک،لەبەرگری لە مافەکانی ژنان ولاوان و خانەنیشینان،لەبەرگری لە ژینگە وتەنانەت مافی ئاژەڵان وهیتر وهیتر هاتونەتە مەیدان.ئەم بزوتنەوە ناڕەزایەتیە ڕەوا و ئینسانیانیە هەموو شارەکانی کوردستان وشارەکانی ئێرانیشی گرتوەتەوە.لە بارودۆخێکی وادا کۆمۆنیستەکان دەتوانن وەک نوینەرو ئاڵا هەڵگری ئەم داواکاریە ئینسانی وبزوتنەوە مافخواز‌و پێشڕەوە،هێرشێکی فراوان لە دژی هێزە ناسیۆنالیست وتیئۆریەکان وسیاسەتە ئیسلام پەروەرو پرۆ-کۆماری ئیسلامیەکانی ئەوانە ڕێکبخەن.کۆمۆنیستیکی وەها دەتوانێت لەگەڵ هەر هێزێکدا باس‌و گفتوگۆ بکات.بەڵام کۆمەڵە بەپێچەوانەوە دەجوڵێت.سیاسەتی کۆمەڵە،نەک بەوشێوەی کە بانگەشەدەکات پەیوەندی دیپلۆماسی،بەڵکو هاوڕێی لەگەڵ هێزە ناسیۆنالیست وئیسلامیەکاندایە کە بەفەرمی و بەکردەوە لە کەمپی کۆماری ئیسلامی‌دا وەستاون.
وەڵامی کۆمەڵە بەم ڕەخنەی کە بۆچی لەگەڵ هیزە ئیسلامی وناسیۆنالیستیەکان کۆمیسیۆنی دیپلۆماسی تان پێکهێناوە وە بڕیارنامەیەکی لەو شێوەیە دەرئەکەن ئەوەیە کەهەڵەی هونەری بوە.ڕەخنەی سیاسیان نیە.ئەڵێن کۆمەڵە وەک ئەندامی چاو‌دێر لەو وەهاکۆمیتەیەدا بەشدارەو ئەو دانیشتنەی کە بڕیارنامەی جێگەی باسی تیدا دەرچوە بەشدار نەبوە.وای دانێین کە کۆمەڵە لەبنەڕەتدا لەوەها دانیشتنێکدا بەشدار نەبوە.پرسیارەکە ئەوەیە کە ڕەخنەتان لە بڕیارنامەی ئاپۆئیستی وسی وسێ لایەنە واژۆکارەکەی چیە؟نا‌توانیت لەبەرامبەر تیئۆری وسیاسەتی کۆنەپەرستانەی ئەم هێزانەدا بێدەنگ بێت وەلە بەرگی دیپلۆماسیدا لە ستراتیجی بزوتنەوەکانی تردا نوقم ببیت.
کۆمۆنیستەکان دەتوانن لەگەڵ هێزەناسیۆنالیستەکاندا پەیوەندی ودیالۆگ وقسەوباسیان هەبێت.ئەمە کارێکی سیاسی-دیاریکراوە نا‌توانیت لە پیشەوە بڵێیت لەگەڵ ئەوهێزی ناسیۆنالیست یان ئیسلامی‌دا لەهیچ بارودۆخێکدا نا‌توانیت گفتوگۆ بکەیت.لەکۆتاییدا بەومەرجەی وەک بزوتنەوەی کۆمۆنیستی قورسایی خۆتان لەگەڵ بزوتنەوەی چینایەتی هێزەکانی لایەنی گفتوگۆ،لێرەدا ناسیۆنالیزم ولەگەڵ ئەو ئاسۆ‌و ئایدۆلۆژی وسیاسەتەی کەناسیۆنالیزمی کورد لەبەردەم خەڵکدا دای ئەنێ،هاوسەنگ بێت.دیپلۆماسی ئاوەهایی کۆمەڵە بەپێچەوانە،ڕادەست بونی تەواوە بەستراتیج وسیاسەتەکانی ناسیۆنالیزمی کورد.
وەڵامێکی تریان بە ڕەخنەکانی ئێمە سەرڕای هەڵەی هونەری کەبەڕەخنەکانی ئیمەیان داوەتەوە ئەمە بوو کە کۆمەڵە ڕیکخراوێکی کۆمەڵایەتیەو ئەوکۆمۆنیستانەی کە ئەم کەموکوڕیانەی لەئیمەی ئەدۆزنەوە کۆمەڵایەتی نین.
ڕاستە کۆمەڵە ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتیە بەڵام دەزانی لەبەرچی؟ لەبەر کۆچی مەریوان،لەبەر ڕاپەڕینی سنە،لەبەر چەکداماڵینی سوپای ڕزگاری لە ڕۆژێکدا لە ساڵی ٥٨(١٩٨٠).لەبەر داماڵێنی چەکی هێزێکی سیاسی کە ئەمڕۆ کۆمەڵە لەگەڵ وەچەکانیدا بوەتە هاوڕێ.کۆمەڵە لەبەر پەیوەندیەباشەکانی لەگەڵ هاوشێوەکانی شیخ عیزەدین حسێنی کۆمەڵایەتی نەبویەوە.هێزێکی کۆمەڵایەتی بوو کەتوانی بە هێزی خۆی کەسانی وەک شێخ عیزەدین بەشوێن خۆیدا ڕاکێشێت.بەهێزەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی‌دا دا‌نیشێت وەکاتێک ملیان بەداخوازیەکانیان نەدان وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی گفتۆگۆکان بەجێ بهێڵن.سنە بگرێت بەدەستەوە.کۆچی مەریوان ڕێکبخات.قارەمانانی وەک سدیق کەمانگەری هەبێت.کۆمەڵە کۆمەڵایەتیە بەڵام دڵنیابن بەم سیاسەتانە بنکەی کۆمەڵایەتیەکەتان لەدەست ئەدات.هاوڕێی لەگەڵ ناسیۆنالیستەکاندا کۆمەڵە کۆمەڵایەتی ناکاتەوە،بەپێچەوانەوەگۆشەگیرو پەراوێزی دەکات.
هاوڕێی لەگەڵ هێزە ناسیۆنالیست-ئیسلامیکاندا نا‌توانیت بە دیپلۆماسی وهەڵەی هونەری وکۆمەڵایەتین وهیتر پاساو بدەیتەوە.ئەوانە وەڵام نین.
ئەرکەکانی کۆمۆنیزم لەکوردستان
لە کۆتا بەشی ئەم سیمینارەدا ڕێگەم بدەن کە چاوەڕوانیەکان لە کۆمۆنیزم لە کوردستان بخەمە ڕو.ئومێدەوارم کە ئەم باسە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵە هەبێت.باسەکەی من لەبارەی چەپ وڕاست وهیتر لەو ڕێکخراوەدا نیە.وەک کۆمۆنیستێک ڕوی دەمم دەکەمە کۆمۆنیستەکانیتر.
ئێمە وەک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە کە ڕەخنەیەک کەلەم سیمینارەدا ڕونم کردەوە بۆڕین بە قسەوباسی گشتی.کۆمەڵە وهەر هێزێکی کۆمۆنیستی ئەمڕۆ دەتوانێت بەپلەیەکی زیاترەوە لە کۆمەڵەی چەند ساڵ دوای ساڵی٥٧بگۆڕدرێت بە هێزێکی کۆمەڵایەتی لەئێران وبەتایبەتی وبەدیاریکراویش لەکوردستان.لەبری ئەوەی بزوتنەوەناڕەزایەتیە جەماوەری لەمەیدانە جیاوازەکان لەدەوری هیواو ئامانج وسیاسەتەکانی چەپ پێکهاتوەو دەڕواتە پێشەوە.پێچەوانەی شەپۆل لەکوردستان ناسیۆنالیزمی کوردە.ڕەوتی خەبات لەکوردستان لەبەرژەوەندی ئێمەیە.
لەناو ئەم بارودۆخەدا وەکو سەرخەتی ڕەفتاری کۆمۆنیستی لەگەڵ ناسیۆنالیزمی کورد دەتوانرێت ئەم خاڵانەی لەخوارەوە هاتوە هەژماربکەیت:
-خاڵی یەکەم لەبارەی ئەرکەکانی کۆمۆنیزم لەکوردستان ڕەخنەی ڕۆشن و ڕاشکاو وقوڵ لە ئاپۆئیزم.لە ئێران ئاین ونەریتەکان وکلتوری ئاینی کە ئاپۆئیزم خوازیاری ژیاندنەوەیەتی دەماری لە ڕۆژگاری خەڵکدا دەرهێناوە.کۆماری ئیسلامی حکومەتی””فاسەکان” وەیا نوینەری”مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی”نیە بەڵکو نوێنەرو پاسەوانی ڕژێمی کاپیتالیستیە کە چل ساڵەبەزۆر ئیسلامی خۆی لەدەسەڵاتدا پاراستوە.وە ئەمڕۆ شارەزایانی جیهانی چینێک کە لەئێران لە ڕێگەی حکومەتی ئاینیەوە نوێنەرایەتی دەکرێت بۆچون وتیئۆریەک دەخەڕو هەتا بۆ ئیسلام وە بەتەواوەتی ئاین لە دەوڵەت ولە سیاسەت جێبکەنەوە.ڤیرژنی کوردی ئەم بۆچونانە لە ناوچەکە پلاتفۆڕمێکی تازەی داوەتە ناسیۆنالیزمی کورد.
نابێ ڕیگە بدرێت ئەم هەوایە کرێکارانی کورد وەیان کۆمۆنیستەکانی کوردستان لەگەڵ خۆیدابەرێت.نا‌بێت ڕێگە بدرێت خەڵکی کوردستان بەو شێوەیە تێبگەیەنرێن کە گوایە دەردی ئەو کۆماری ئیسلامی وحکومەتی چینایەتی نیە بەڵکو ئەوفارسانەن کە شوناسی ڕەگەزی کوردیان لەبەبچاونەگرتوە.ئەم بەڕەیەبپێچینەوە.ئەبێت بەقوڵی پ ک ک و ئاپۆئیزم بخرێنە ژێر ڕەخنەوە.ڕەخنەیەکی وەها گرنگیەکی بەهێز پەیداکردوە.نەک تەنها لەبەر پژاک،کە هەر چۆن بێت دەورێکی پەراوێزی لە ئاڵوگۆڕەکاندا هەیە،بەڵکو لەبەر طێڕوانین وپارادایم وبارودۆخێک کە ناسیۆنالیزمی کورد لە هەموو ناوچەکە دروستی کردوە.
ئێمە لەبەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیدا مۆدێرنیتەی سۆسیالیستی دادەنێین.کڕێکاری کورد کە ناچارە هەمو ڕۆژێک هەشت کاتژمێر کار بکات وە تازە هەشتەکەشی لە گرەوی نۆدایە لەگەڵ هیچ جۆرە ئابوریەکی کۆمۆناڵ وئەکولۆجیکی ناگەیت بەئازادی.ئێمە بەرگری لە هەموو مافەکانی خەڵکی دەکەین وە پشتیوانی لەهەمونگاوێکیان دەکەین لەپیناوی دەستەبەرکردنی مافەکانیاندا.بەڵام بە تێپەڕبون لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی تەنها دەتوانیت بگەیت بەسۆسیالیزم.کەسێک کەنەیەوێت کۆیلایەتی کرێ بخات وایدانێین کە باشترین نیازی دەربارەی دیومکراسیش هەبێت.ناچارە پشتوێنی لەملی کرێکاران توندبکات.نا‌توانیت لە ژێری سەرمایە نەدەیت ودیموکرات بیت.تێپەڕین لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیەوە بۆ مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پوچە.دیموکراسی خۆی ڕیوایەت ودەربڕین ولادانی کاپیتالیستی ئازادیە.لەمۆدێرنیتەی کاپیتالیستیەوە ئەبێت تێپەڕیت بۆ ئازادی.لەمۆدێرنیتەی کاپیتالیستی ئەبێت بۆئازادی تێیپەڕێنیت وە ئازادی واتە گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان.ئازادی واتە جەبری ئابوری لەسەر ئینسان وەلابنێیت.
سەبارەت بەمەسەلەی میللی ئێمەکۆمۆنیستەکان مافی جیابونەوەی خەڵکی کوردستان بەڕەسمەیەت دەناسین.ئێمە ڕێگەچارەی کێشەی کورد‌و ستەمی میللیش بەپێکەوە ژیانی خەڵکی کوردستان لەگەڵ خەڵکی ئێران وەکو هاوڵاتی خاوەن مافی یەکسان دەزانین.
پارێزەری لە مافی هاوڵاتی بونێک کە ئۆجەلان لە جێگەیدا کوردایەتی وڕەگەز پەروەری دائەنێت لەبنەڕەتدا باسی ئێمەیە.ئێمە دەلێین خەڵکی ئێران سەربەخۆ لە پەیوەندیان بە کورد وعەرەب وتورک وبەلوج وفارس وشیعەو سونە وهیتر ئەبێت لە هەموو بوارەکاندا مافی بەتەواوەتی یەکسانیان هەبێت.نوسین وخوێندن وڕاگەیاندن وهەبونی ئەدەبیات بەزمانی دایک تایبەت بە خەڵکی فارسی زمان نیە،بەڵکو مافی خەڵکی کورد زمان وتورک زمان وعەرەب زمان وئەوانی تریشە.هەربەوشێوەیەلە بابەت کلتورو وجلوبەرگ وبارودۆخ وخزمەتگوزاری ئابوری وکۆمەڵایەتیەوە.بەتەواوەوەتی نا‌بێت لەهیچ بوارێک‌دا هیچ هەڵاواردنێک هەبێت.ئەگەر ئەدەبیات وڕادیۆ وتەلەفزیۆن بە زمانی فارسی هەیە بەزمانەکانی تریش ئەبێت هەبێت وە بەفەرمی بناسرێت. سەرچاوەئابوریەکانی وڵات ئەبێتتەرخان بکرێت بۆ هەمووهاوڵاتیان و وە هەموو خەڵکی ئێران ئەبێت لە ستانداردەکانی خۆشگوزەرانی یەکسانی بەهرەمەندبن.
رێگە چارەی ئێمە بۆ کیشەی کوردستان دابینکردنی مافی هاوڵاتیبونی یەکسانە لە هەموو بوارەکانی سەرەوەدا .لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەر خەڵکی کوردستان پەسەندیان نەکرد ئەتوانن جیاببنەوە.ئیمە ئەم مافەش بەفەرمی دەناسین.ئیمە یەکەمین حیزبێک بوین کە ڕامان گەیاند ئەگەر لە بارودۆخێکی دیموکراسیدا خەڵکی کوردستان دەنگ بەجیابونەوە بدەن ئەوە بەفەرمی دەناسین.بەڵام ئەگەر لە ئێران مانەوە بناغەی پێگەی ئیوە ە کۆمەڵگەدا بەپیچەوانەی سیاسەت وخواستی فیدراڵیستەکان وکۆنفیدرالیستەناسیۆنالیستەکان،ناسنامەی کوردی وئاینی تان نیە بەڵکو شوناسی ئینسانی ئێوە ویەکسانی تەواوە لەگەڵ باقی هاوڵاتیانی ئێران‌دا.ئێمە باوەڕمان وایە هەرجۆرە گەڕانەوەیەک بۆ شوناسە نەتەوەیی میللی،چە لە شێوەی خودموختاری وچ فیدراڵی وهیتر،جیاوازی وهەڵاواردنی میللی چارەسەر ناکات بەڵکو بەپێچەوانەوە تەسبیتیدەکات و وبەدامەزراوەی دەکات.
فیدرالیزمێک کە ناسیۆنالیزمەکان دەیخەنە ڕوو لەمێژودا کارێکی پێشکەوتوانە بوەبەڵام فیدرالیزم بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەو دەوڵەتە گەورەکانی وەک سوئیس وئەلمانیا وئەمریکا.فیدرالیسمیک کە ئەیویست لە بەشەکان ودەستە ڕەگەزیەکان وئاینە جیاوازەکان میللەتێکی وڵاتێک دروستبکات وە نەک فیدرالیزمێک کە ئەیەوێت میللەتی وڵاتەکانی ئێستا دوبارە بگۆڕیتەوە بە کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی! ئەم بۆپاشەوە گەڕانەوەیە لە مێژودا وبەمانای تەواوی وشەکە بەتەواوەتی کۆنەپەرستانەیە.فیدرالیزمی قەومی هیچ لایەنێکی پێشکەوتوخوازانەی تێدانیە.
-گۆشەیەکی تری ئەرکەکانی ئێمە جەختکردنەوە لەسەر خەباتی چینایەتیە لە جوغرافیای سیاسی ئێران‌دا.لەبەرامبەر ناوچەگەری ناسیۆنالیستەکاندا،کۆمۆنیستەکان ئەبێت ڕایگەیەنن ڕیشەی کێشەکانی خەڵک لەکوردستانی ئێران،لە هەژاری وبێ مافی ودەسەڵاتی ئاینی وسەرکوت ودیکتاتۆری وتوندوتیژی دژی ژنان وهیتر تەنانەت هەڵاواردن وچەوسانەوەی میللی،حکومەتی ناوەندیە لەئێران وە نەک دەوڵەت-میللەت بەگشتی!قسەی کۆمۆنیستەکان ئەبێت بەرگری بێت لە خەباتی چینی کرێکار و جەماوەری خەڵکی ئێران وتەواوی چوارپارچەکە دژی حکومەتە بۆرژوازیەکان بێت.گەلێکی یەک پارچە گوایە چین وناکۆکی بەرژەوەندیە چینایەتیەکانی نیە وشوناسیشوناسە کوردیەکەیان هەمواین هاوچارەنوس کردوە بونی لە دونایی دەرەوەدا بونی نیە.
ریفراندۆم وبەڕەسمیەت ناسینی مافی جیابونەوە بۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تاکتیکێکی دیاریکراوە،هەر کاتێک خەڵکی کوردستان بیانەوێت دەتوانن جیاببنەوە بەڵام ستراتیجی ئێمە سۆشیالیزمە لە ئێران‌دا.ستراتیجی ئێمە تەنانەت حکومەتی شورایی نیە لەکوردستان.هەنێک لە هیزە چەپەکان ڕەخنەیان لەگەڵ ئاپۆئیزم و هەموو ناسیۆنالیزمی کورد ئەوەیە خۆازیاری پەڕلەمانی کوردنە لەکوردستان وە نەک شورا.ئەم ڕەخنەیە لەسەر ناسیۆنالیسستەکان زۆرە.باسی ئێمە لەسەر شێوازی حکومەت لە کوردستان نیە بەڵکو ئەوەیە کەلەبنەڕەتەوە بۆچی کێشەی دەسەڵات لەدەرەوەی جوغرافیای سیاسی ئێران دەخرێتە ڕوو؟ناتوانی وەڵام بەناسیۆنالیستێک کە گەلان لەجێگای چینەکان نیشان ئەدات ونکوڵی لەخەباتی چینایەتی لەوڵاتێکداو ناوچەگەری ڕەگەزی وەک بنەمای ستراتیجی خۆی داناوە ناتوانێت بەدەسەڵاتدارێتی شورایی لەکوردستان وەڵابداتەوە.وەڵام،شورای سەرتاسەریە لەئێراندا.
-ئەزمونی کارەسات باری حکومەتی هەرێم نمونەیەکی زیندوی کارکردی بۆرژوازی کوردی لەدەسەڵاتدا کە ئەبێت بۆ فێرکردن و وشیارکردنەوەی جەماوەری کوردستان بەکاری بهێنین.لە ڕەخنە لە ناسیۆنالیزمدا کۆمۆنیستەکان ئەبێت ئەم کارنامەیە لەبەرچای هەمواندا دابنێن وە لەژێر خەیاڵ بڵاوکردنەوەکانی گەلی-میللی-قەومی-ڕەگەزی ناسیۆنالیستەکان ڕیشەی چینایەتی نایەکسانیەکان وبێ مافیەکانی خەڵک بهێننە دەرکیسنە دەرەوەو ئاشکرایکەن.ناسیۆنالیزمی کورد لە کوردستانی عێراق نزیکەی سی ساڵە دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەرو فیدراڵیان پێکهێناوە.ئەم کارە بوەتە هۆی ئەوەی هەڵاواردنی میللی کە وەک دەرئەکەوێت هەمو هەموخەمی ئاپۆئیستەکانە لاواز ببیت بەڵام هەواڵێک لە ئازادی و خۆشگوزەرانی ومافی خەڵک نەبێت! دەوڵەتی”خۆماڵی”دەسەڵاتدارلە ئاکامدا خەباتی نێوان کرێکار‌و سەرمایەدار بەرجەستەتر بووە.حکومەتی هەرێم ڕۆژگاری خەڵکی تاریک کردوە،گەندەڵی و دزی دەسەڵاتداران و توندوتیژی دژی ژنان و تەنانەت پەنابردن بۆ یاسا وپیرۆزیە ئاینیەکان هاوار دەکات وە ئەم کارە نەفرەت وبێزاریەکی گشتی دامێنی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی عێراقی گرتوە.ئەگەر بیرتان بێت لە ناڕەزایەتیەکانی چەند ساڵی ڕابردودا لە سولیمانی خەڵک لە دژی حکومەتی هەرێم ڕژانە نێو شەقامەکان وە بەشیوەی نمونە دەسەڵاتی حکومەتی یان خستە ناو تابوت وبەخاکیان سپارد.ئەم ئەزمونە لە ڕاستیدا ڕەخنەی کردەییە لەو بۆچونانەی هاوشێوەی ئاپۆئیسمە کە ڕێگە چارەی کۆمەڵگە بە بنیاتنانی فیدراڵی نەتەوەیی وجێگیرکردنی شوناسی میللی وڕەگەزی دەزانێت.
-داوین قسەی ئێمە کۆمۆنیستەکان لەبەرامبەر هەلومەرجی سیاسی وقسەوباسی ناسیۆنالیستەکوردەکاندا جەختکردنەوەمانە لەسەر ئینسانیەتی سۆشیالیستی.ئێمە لەبەرامبەر کۆمەڵگەی مەدەنیدا وەک مارکس دەڵێت”کۆمەڵگەی ئینسانی وئینسانیەتی کۆمەڵایەتی بووە”دادەنێین مارکس دەڵێت ماتریالیزمی کۆن،ماتریالیزمی میکانیکی جۆری فیئورباخ لە کۆمەڵگەی مەدەنی واوەتر ناڕوات،بەڵام خاڵی بەهێزی ئێمە،خاڵی بەهێزی ماتریالیزمی دیالەکتیکی ئێمە کۆمەڵگەی ئینسانیە.کۆمەڵگەی ئینسانی واتە کۆمەڵگەی بێ چین وبێ دەوڵەت.بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئاوەها سەرەتا ئەبێت دەسەڵات لەدەوڵەتە بۆرژواکان داماڵین.نا‌توانیت دەسەڵات لەدەستی بۆرژوازیدا بهێڵیتەوەو لەخوارەوە کۆمەڵگە دیموکراتیزە بکەیت.
قسەی ئێمە ئەوەیە کە سۆسیالیزم هەمان ئینسانیەتەوئینسانیەت هەمان سۆسیالیزمە.قسەی ئێمە ئەوەیە کە خەڵکی ئێران و خەڵکی کوردستان لە خەڵکی دونیا چاو ڕەشترنین.سک هەڵگوشینی ئابوری ژیانی زۆرینەی خەڵکی گۆی زەوی بەرەو لەناوچون بردوە.ئاین بەتایبەتی لەناوچەکەدا ڕۆژگاری هەموانی ڕەشکردوە.لە ئەمریکاو ڕۆژئاوا دوبارە مەسیحیەتیان هێناوەتەوەمەیدان.ڕاسیزم و ناسیۆنالیزم وناسنامەی دەستکراوو دژی ئینسانی لە هەموو جێگایەک دادوبێداد دەکەن.نەتەوە چێتی دژی ئینسانیە لەبەر ئەوەی نەتەوە گەری بەپێی پێناسەکەی واتە باوەر بون بەوەی کە نەتەوەکەی لەپیشترەوچاوی لەچاوی ئەوانیتر ڕەشترە.ئەوەی کە ئۆجەلانەکان تیئۆریزەی دەکەن وە دەرخواردی گەلان ومیللەتانی ئەدەن.ناسیۆنالیزمی فارس مافی مرۆڤ ئەکات، بە میراتی کوڕشی گەورە ناسیۆنالیزمی کوردیش ڕابردوی شارستانیەتی مرۆڤ ئەگەیەنێتەوە بە باپیرانی کوردەکان.بەستنەوەی مافی مرۆڤ بەکۆڕشەوە نیشانەی ڕێزگرتن لە مرۆڤ نیە،ڕێزنانە لە ئیمپراتۆریەتی فارس.هەر بەوشێوەیە کە بەستنەوەی لانکەی شارستانیەت بە باوباپیرانی کوردەکانەوە ڕێزدانان بۆ شارستانیەتەکان نیە،ڕێزلێنانە لەنەتەوەی کورد.ئەم بۆچونانە دژی ئینسانیە.
ئەمانە سەرخەتی کارێکە کە ئەبێت کۆمۆنیستەکانی کوردستان ئەنجامی بدەن.ئەمە ئەركێکە کە کۆمۆنیزمی کرێکاری لەبەردەم خۆیدا دایناوە.ئێمە ئەمانەوێت لەگەڵ هێزەچەپەکانی تردا دانیشتن وگفتوگۆمان هەبێت وە هەمویان بانگەوازبکەین بۆ ئەم هەڵوێستگیری وسیاسەتە.ئێمە خوازیاری پەیوەندین لەگەڵ کۆمەڵە وهەموو ئەو کۆمۆنیستەکانەین کە هاوڕێی وهاوسەنگەرمان دەبن لەم خەباتەدا لەگەڵ ناسیۆنالیزمدا.کاتێک کۆمەڵە پەیوەندیکانی خۆی لەگەڵ ڕێکخراوە کمنیستەکاندا هەڵنەوەشێنێتەوەو پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا ببڕێت جارێکی تر پیشانی ئەدات کە پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا تاکتیکی و لەگەڵ ئەواندا هاوڕێی ستراتجیە.
من لایەنگری یەکێتی کۆمەڵەم.لایەنگری ئەوەم کە کۆمەڵە هێزێکی ڕادیکاڵ وکۆمەڵایەتی بێت.هەرچەند زیاتر بەو شێوەیە بێت ئەوە لەبەرژەوەندی هەموو چەپ و چینی کرێکارە لە ئێران.من لایەنگری نزیکی وهاوکاری وئیئتیلافم لەگەڵ کۆمەڵە لە کۆتایدا لەدەوری تاکتیکەکان وسیاسەتەکان و هاوپەیمانیەتی لەبەرامبەر ئیسلامیزم،لەبەرامبەر ئاپۆئیزم وبەرامبەر ناسیۆنالیزم لەهەر شێوەوڕوخسارێکیدا.
ئێمە ڕامان گەیاندوە لە حاڵەتێکدا کە کۆمەڵە لەپەیوەندیەکانی لەگەڵ ناسیۆنالیستەکانداپێداچونەوە بکات ئێمە ئامادەی بەرداوامی پەیوەندین.من ئومێدەوارم باسی ئەم سیمینارە لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا کاریگەرێەکی ئەرێنی هەبێت وە جارێکی تر کۆمەڵە لەکەناری هێزە کۆمۆنیستەکان ولەبەرامبەر ناسیۆنالیزمدا ببینم*.
وەرگێڕانی: کاوە عومەر
٢٥\٥\٢٠١٩
وێناکردنی خەونێکی لەبیرنەکراو لەنێو شەمەندەفەردا … وه‌رگێڕان و لێدوان: سۆران محەمەد
بایۆگرافی:
جین نیکۆلاس ئارثەر ڕامبۆ لە (شارلڤێڵ) ی باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا لە 20- 10- 1854 لە دایك بووە، لە هەرزەکارییدا دەستی کردووە بە نووسینی هۆنراوە. ڤیکتۆر هۆگۆ وەسفی کردووە بە (شکسپیری مێردمنداڵ)، جێپەنجەی دیارە بەسەر داهێنانی شاعیرانی پۆست‌مۆدێرن و نیگار‌کێشانی سوریالی و میوسیکژەنان.
کۆی دا‌هێنان و بەرهەماکانی لە تەمەنی بیست ساڵیدا دواییان پێ هاتووە، واتە لە نێوان تەمەنی (17- 20)ساڵییدا، ڕامبۆ بە شاعیری یاخی ناوزەد دەکرێت. لە نێوان سێ کیشوەردا سەفەرە دوایی نەهاتووەکانی دەست پێ کرد، هەتا لە تەمەنی 37 ساڵیدا و لە 10- 11- 1891 بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد لە پاش ئەوی قاچی بڕدرایەوە.
دەقەکە: خەونێکی زستان
لە زستاندا سەفەر دەکەین لەناو فارگۆنێکی پەمەیی کوشن شین.
ئێمە باش دەبین، هێلانەی ماچێکی شێت چاوەڕوانە، لە هەر گۆشەیەک.
.
تۆ چاوت دادەخەیت تا لە پەنجەرەکەوە نەبینیت، سێبەری ڕوگرژی ئێوارێ،
وەڕینی ئەو وەحشانە، بە ڕەو تێدەپەڕن بە لاماندا
هی گورگە رەشەکان و خێوە رەشەکان.
.
پاشان هەست بە روومەتت دەکەیت زۆر توند ختوکەی دێ
ماچێکی بچوك وەك جاڵجۆڵەکەیەکی شێت بەسەر روومەتا را بکات.
.
ئەنجا دەڵێیت: بیگرە!” سەرت شۆڕکەوە
– وئێمەش بەکاوەخۆ لە دووی ئەو بونەوەرە دەگەڕێین
– هێندە دوور سەفەری کردووە…
خوێندنەوەیەك بۆ ئەم دەقە:
خوێنەری ئەزیز! بیهێنە پێشچاوی خۆت هەرزەکارێكی بلیمەتی تۆراو لەماڵێکی پڕ ئاشوب، تۆراو لە دایکێکی پارێزگار‌و کاسۆلیك، تۆران لە بەرپرسیارییەتیەك لەگەڵ بڕوا‌و تێگەشتنەکانی ناخدا یەکانگیر نەبن، لە کاتێکدا باوك لە خزمەتی سەربازیدایە لە دەرەوەی وڵات.
سەفەرێك لە سەدان سەفەر؛ کەی و چۆن؟ ئەم شیعرە ئەو وەڵامەمان پێ دەدات:
هەڵهاتن و خۆهەڵدانە ناو شەمەندەفەرێکەوە، لە ناوچەیەکی دوورە دەستەوە بەرەو شارە گەورەکان، رەنگە بە گیرفانی بەتاڵیش بووبێت، لە وەرزی سەرماو ئەو کاتانەی هەموو شتەکان دەیبەستن، سات ئێوارەیەو هەموو بوونەوەرەکان رووەو ماڵەکانیان دەگەڕێنەوە، بەڵام رامبۆی شاعیر هەڵدێت، بۆ کوێ؟ نازانرێت؛ رەنگە بۆ باکووری فەرەنسا بێت یان ئەولاتر بۆ بەلجیکا، گەڕان بە دوای شتێکی نەزانراودا.
لەو ساتە وەختانەی کۆمەڵگای ئەوروپی پێیدەنایە دۆزینەوە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان و هەندێك لە دەوڵەتەکانیش سەرقاڵی کۆلۆنیالیزم بوون وەکو مۆدێکی سەردەم و پێداویستیەکی گەشەسەندنن وپەلهاویشتنی زیاتر.
گەر سەرنج بدەیت لەشیعراندنی ئەو حاڵەتە دەگمەن و خەمگینە ئەوسا توانای مەزنی ئەو شاعیرەت بۆ دەردەکەوێت، رەنگە هەر خەونێك بێت و یان ساتە وەختێکی هوشیاریی بێت و بە خەو بچووێنرێت، جگە لە خۆی کەس لەو فارگۆنەدا نەبووبێت، بەس ئەو ئاوها دیمەنەکەمان بۆ دەگوێزێتەوە، کە چەند کاراکتەرێك لەوێدا ئامادەن، شۆخێك کە بوونی نیە لە ژیانی رامبۆدا، گوایا ئازار‌و ناسۆرەکان ڕێ بە مرۆڤ دەدەن دڵ لای شۆخێك جێبهێڵیت؟ بەتایبەتی بۆ کەسێکی سەرەڕۆی بلیمەت!
لە کۆتایی شیعرەکەدا رووبەڕووی ئەو لێکدانەوانە دەبینەوە سەبارەت ئەو بوونەوەرەی هێند دوور سەفەری کردووە، ئەو جاڵجاڵۆکەیەی ختوکەی رومەتی دەدات چییەو کێیە؟ رەنگە هێمایەك بێت بۆ بەرجەستەکردنی نەست یان لاوازی بوونی خۆی لەو ساتەداو هەروەها ئاڵۆزی ناخ و بیرکردنەوەکانی وەکو تەونی جاڵجاڵۆکە، بەڵام واش ئاسان نییە مێردمنداڵێك بەرەنگاری ئەو هەموو ئەشکەنجەو سەفەرە دوورانە بێتەوە، یان رەنگە هەر دەربڕینێکی گەمەئامێزو دڵنەواییکردنێکی منداڵانە بێت، لە لایەکی تر ترسی هەرزەکارێك لە خێو و تاریکایی ڕێی دەچێت دەربڕینی ئەو حاڵەتە ساتەوەختییەی شاعیر بێت لەسەفەرێکدا خەمناكانە، بە شەمەندەفەرو بێ پارە بۆ شوێنێکی نەزانراو.
من وای بۆ ده‌چم ره‌نگه ئه‌م هۆکاره‌ش بێت وای له رامبۆ کردبێت که لای ئاسایی بێت ئه‌م لاوازییه‌ی دۆخی و ئاڵۆزییه‌ی هزری وه‌کو جانه‌وه‌رێکی گچکه بچوێنێت که جاڵجاڵۆکه‌یه، له لایه‌کی تریشه‌وه هێشتا دڵی به جۆرێك پابه‌نده به ماڵه‌وه‌و بیر له‌وه ده‌کاته‌وه دوای دیارنه‌مانی ئه‌و، ئه‌وا چۆن ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌که‌ونه هه‌وڵپرسینی، (وه‌ك له دوا کۆپله‌دا دیاره)، که‌واته ئه‌وه‌ی وا دوور سه‌فه‌ری کردووه خودی رامبۆیه نه‌ك جاڵجاڵۆکه! ئه‌وانه‌ش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن دایکی و ئه‌وانی ترن، بزانن و سه‌رنج بده‌ن چه‌ند جوان و وه‌ساتایانه هه‌ردوو ماناکه‌ی له چه‌ند وشه‌یه‌کی کورت‌دا جێ کردووه‌ته‌وه، له کاتێکدا ئه‌م شیحره‌شی له‌یه‌که‌م ساڵی به شاعیربوونیدا نووسیوه.
ئه‌گینا ده‌توانین بپرسین: گوایا جاڵجاڵۆکه ئیشی به ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر چییه؟ ئه‌مه‌یه کامێرای شیعر که وێنه‌ی مه‌جازمان بۆ هه‌تایه به ناوازه‌ترین شێوه بۆ ده‌نه‌خشێنێت و ده‌گوێزێته‌وه.
(چارلی ماك) کە دەقەکەی کردووە بە ئینگلیزی دەڵێت لەبەر چەند هۆیەك ئەم دەقەم هەڵبژارد؛ یەکێك لەوانە ئەوەیە کە بەربڵاو نییە زستان ببێتە جێی خەون بینین، بە تایبەتی لەو کاتەدا کە زۆر شت دەچنە سوڕی متبوونەوە یان دەمرن، سەهۆڵ و سەرمای زستان وا لە مرۆڤەکان دەکات دەسەوسان بن.
شاعیر یەکەم کۆپلەی بە راناوی ئێمە نووسیوە، جا نازانرێت ئێمە کێین؟ ئەمەش زیاتر سەرنجی خوێنەر کەمەندکێش دەکات، لەکاتێکدا بە هیچ جۆرێك ناسنامەی شاعیر لەم شیعرەدا ئاشکرا نەکراوە.
سەرنجراکێشترین بەش لەم دەقەدا وەسفی تارماییەکانە، کە رەنگە میتافۆڕ بێت و دەرخەری ترس و گرفت و نیگەرانیەکانی خودی شاعیر بێت، بەڵام بە باسکردنی چاوداخستن هەوڵ دەدات کە لە یادی بکات و نیگەران نەبێت.
هەروەها (کازم جیهاد) کە کۆی بەرهەمەکانی رامبۆی کردووە بە عەرەبی دەڵێت: ئەم قەسیدەیە لە شەمەندەفەردا نووسراوە کاتێك رامبۆ لە ماڵ رایدەکرد بۆ برۆکسل و باکوری فەرەنسا لە نێوان 7- 14 ئۆکتۆبەری1870دا.
لە کۆتاییدا جێی خۆیەتی بپرسین؛ گەر شیعر نەبووایە، ئەوا چ کامێرایەکی فۆتۆگرافی دەیتوانی ئەو دیمەنە فەنتازیە جوان و داهێنەرانەمان لەو ساتە تایبەتەدا هەر بە تازەیی بۆ هەڵبگرێت تا رۆژی ئەمڕۆمان چەشەی ئەدەبی لێوەرگرین؟!
سەرچاوەکان:
1- allpoetry.com/A-Dream-For-Winter
2-En.wiki. Arthur Rimbaud
3- stephen-spender.org/2011_prize/2011_14_commend_CM.html
٤- الآثار الشعرية الكاملة لـ آرثر رامبو – ترجمة كاظم جهاد، ٢٠٠٧
دەقەکە بە ئینگلیزی:
A Winter Dream
In winter we’ll travel in a little pink carriage
With cushions of blue.
We’ll be fine. A nest of mad kisses waits
In each corner too.
You’ll shut your eyes, not to see, through the glass,
Grimacing shadows of evening,
Those snarling monsters, a crowd going past
Of black wolves and black demons.
Then you’ll feel your cheek tickled quite hard…
A little kiss, like a maddened spider,
Will run over your neck…
And you’ll say: “Catch it!” bowing your head,
– And we’ll take our time finding that creature
– Who travels so far…
پاشماوەکانی شەڕی براکوژی … شوانە حسن ابوبکر
برادەرێکم و‌تی لای بەرپرسێکی عەسکەری دانیشتبووم، هەر لەخۆوە هات بەخەیاڵمدا کە پرسیارێکی لێبکەم پێموت کاک (سەردار) چ ڕوداوێک هەیە لەژیانتدا ئازارت دەدات.و‌تی لەشەڕی ناوخۆدا بانگ کرابووین بۆ کۆبوونەوە کە بچین و بەشداری کۆبوونەوەکە بکەین، لەبەرامبەر مقەڕەکە کەپرێکی بەدار دروستکراوی لێ‌بوو، منداڵێک تەپەدۆرێکی دانابوو ساردی دەفرۆشت، ئێمەش تینومان بوو، لاماندا سەرو ساردیەک بخۆین.
وتم: باوکە خوێرییەکەت لەکوێیە تۆى بەم گەرمایە ناردووە بۆ ئیش؟ منداڵەکە بەحەسرەوە وتى: باوکم نەماوە.! پێموت: کوڕی بچوک هەریەکەو ساردیەکمان بۆ هەڵپچڕە، منداڵەکە خەریکی هەڵپچڕینی ساردییەکان بوو، چونکە زۆر منداڵبوو فریای ئەو تینوێتییەی ئێمە نەدەکەوت، منیش دەستم خستەسەر شانی و وتم: باوکە خوێڕیەکەت لەبەر موبەریدە دانیشتووەو تۆی بەم گەرما ناردووە بۆ ساردی فرۆشتن؟ بەڵام منداڵەکە بە حەسرەت و داخێکی قوڵەوە سەری بەرزکردەوەو و‌تی: خاڵۆ باوکم نەماوە. منیش زۆر ناڕەحەتبووم بۆچی ئەو پرسیارەم کرد، بۆیە خۆم پێنەگیراو وتم: بەساقە نەمزانی باوکت نەماوە، قسەیەکیشم پێوت بمبورە، ئەی باوکت بەچی تیاچوو؟
بەدەم قسەکردنیشەوە 50 دینارم کرد بە گیرفانیدا. منداڵەکە بەدەم ساردی هەڵپچڕینەوە
و‌تی: “سەردار” کوشتی!.
ئیتر هەزار ئەوەندەیتر ڕووخام چونکە ” سەردار” خۆمم، بیرم دەکردەوە ئەبێ چەند منداڵیترم ئاوا بێ‌باوک کردبێت، ئەژنۆم شکا توانای بەپێوە وەستانم نەما، بەڵام نەمهێشت جەماعەت پێم بزانن.
بەڵێ، باوکى ئەو منداڵەى ساردییەکانى دەفرۆشت، من کوشتبووم.!
دانیشتمە سەر بەردێک کە بۆدانیشتن لەبن کەپرەکەدا دانرابوو، پێشەمەرگەو حیمایەکان مەشغوڵی ساردی خواردن و سوعبەت و پێکەنین بوون، منیش ئاگام لەخۆم نەمابوو لەتاو ئەو منداڵە حەزیشم دەکرد بزانم ڕاست دەکات یان نا،؟
لەدڵي خۆمدا دەموت بەڵکو وانەبێت خۆمن خەڵکم زۆر کوشتووە، بەڵکو باوکی ئەو مناڵە من نەمکوشتبێت، هیچ نەبێ کەمێک خەمەکەم سوک دەبێت، چونکە تائەوکاتە نەمدەزانی کەمن کەسێک دەکوژم ئاوا خەڵک ماڵ‌وێران دەبێت. بۆیە پرسیارێکی ترم لێکرد، وتم کوڕی بچوک لەکوێ کوژرا باوکت و‌تی لە ئەشکەوتی………. لەگەڵ هاوڕێکانیدا ” سەردار” هەرسێکیانی گرت و کوشتنی لەگەڵ فڵان کەس، و‌تی ئیتر گومان نەما کەمن کوشتومە.پرسیارێکی‌تر هاتە پێشەوە ئەویش ئەوەبوو. کاکە بچکۆل گەورەبوویت بەتەمای سەردار بکوژیت، و‌تی بەخوا گەورەبم نایەڵم بژی وەک سەگ ئەیتۆپێنم، منیش دەستم کرد بە پێکەنینێکی دەسکرد.
لەبەر دڵی ئەو و 100 دیناری تریشم پێداو وتم ئافەرم گەورە بوویت وەک سەگ بیتۆپێنە.
تا ئێستاش هەموو شەوێک کە دەخەوم ئەومنداڵە دێتە بەرچاوم چاوە حەسرەتاوی و پڕ لە ڕقەجوانەکانی نایەڵێ بخەوم، جگە لەوەش ئەبێ چەند کەسیترم ئاوا بێ‌باوک کردبێت، بەڵام داخی گەورە ئەوەیە ئەوشتانە قەرەبوو ناکرێنەوە، ئەگینا هەرچی سەروەت و سامانم هەیە ئەمدا کە هەم دڵی ئەوانم ئاسایی بکردایەتەوەو هەم خۆشم لەو عەزابی ویژدانە نەجاتم بوایە.
شوانە حسن ابوبکر
قـات لـەبەرەکـان .. شیعر — نووسینی:حـەمـە ھـیـوا
دەمێک ڕەش دەپۆشن
دەمێک نیلی دەپۆشن
دەمێک ڕەساسی دەپۆشن
ھەموو
مۆدێلەکان دەپۆشن
لەگەڵ مەلاکان ھاوشانن
لەگەڵ خودا پەرست و
شەڕواڵ لەبەرەکان ھاودیدن
لەگەڵ قەڵەمە پاکەکان دوژمنن
دەمێک
سوڵتان لە باکورەوە ھاندەدەن پاکەکانی باشور
ھەناسە وەستاو بکەن
دەمێکیش
ئیمام
لە
رۆژھەڵات ھان دەدەن
گاز لە گوڵە پاکیزەکان بگرن،
گوێ بە خەونی نێژراوی
منداڵە بیجامە دڕاوەکان نادەن
گوێ بەو منداڵانە نادەن
کە
لە زنستانان چڵمیان دەیبەستێ
بە ھاوینیش قاچیان دوکەڵی
لێ ھەڵدەستێ.
کاسۆلیەکیەکان و پڕۆتستانتیەکان شەر دەکەن
شیعەکان و سوننەکان شەڕ دەکەن
خوا پێداو و خوا پێنەداوەکان شەڕدەکەن
مەلای مزگەوت و قەشەی کڵێسا
سیاسیە گرگنەکان و سیاسیە مەڕەکان
پشت چەماوەکان و پەت لە ملەکان
ھەموویان دەجەنگن
دەجەنگن بۆ دروستکردنی بەھەشت!
سیاسیەکان وان مۆڵەت دەخوازن
خودا بەھەشت بکاتە موڵکیان.
قات لەبەرەکان تا دێت ژمارەیان زیاتر دەبێت
تێچوی مرنیان زیاترە
لە تێچوی ژیانیان
ژنی نیشتیمانپەرستەکان لەش دەفرۆشن
لەش دەفرۆشن
بۆ شیر و دایبی و گۆرەوەی
ئەوان لە ماڵی سەرۆک لە چرکەساتێکدا
سەدان جار تەحیە دەکەن
بە سەرۆک دەڵێن:تۆ خوای
تۆ خوایت و کوڕەکانیشت نیمچە خوان،
ئەوان وان گرەو لەسەر مێینەی شکۆمەندەکان
دەکەن
ئەوان وان
دیمەنی منداڵێک کە ماسیەکانی ناو دەریا
فرمێسک دەرێژن
ئەوان پێی پێدەکەنن
منداڵێک کە خودا‌ش پەراوێزی خستوە
منداڵێک کە حۆریەکان
بە بینینی خەجاڵەت دەبن.
وێنەی سەرۆکەکان لە ھەمو شوێنێکە
جارێک
دەیبینم بە دەرگای ماڵی خوداوە
جارێک دەیبینم
بە دەستی حاجیە ناو گەڵ پیسەکان
جارێک دەیبینم
بە دەستی سۆزانیە رۆژ ئاواییەکان
کوێ ھەیە وێنەی ئەوانی لێ نەبێ؟
ئەوەتا دەبینم وێنەیان
لە ئاودەستی پیرەژنەکان.
منداڵەکان
گەورە دەبن
مەلاکان و قەشەکان
بە جۆرەھا شێوە
ماکیاژ بۆ بەھەشت دەکەن
دەمێک
بە ڕوباری ھەنگوین
دەمێک
بە خاچەکەی مەسیح
بەھەشت ھی کێیە!؟
ئەوەتا
ئێرە
پڕە لە دۆزەخیی
ئەوەتا
ئێرە پڕە لە قیبلە
ئەوەتا
ئێرە
شاری مردوە بێ کفنەکانە.
ده‌ریای 15 پانزان … یاشار میراج … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
دایه ئاوی ئه‌م ده‌ریایه بۆچی ڕه‌شه ؟
ئینجا كوڕم ژیانی پانزان سپی بوو ؟
دایه شه‌پۆلی ئه‌م ده‌ریایه ،
بۆچی هێنده بێ ئامانه ؟
ئینجا ڕۆڵه نه‌به‌ردی پانزان ئاسان بوو ؟
دایكه ڕۆحی ئه‌م ده‌ریایه
له‌به‌ر چی هێنده غه‌مگینه ؟
كوڕم ئینجا
خوێنی پانزان شادمان بوو ؟
دایه ئه‌م ده‌ریایه بۆچی ،
هێنده به گێژه‌ن ، تووڕه‌یه ؟
ڕۆڵه شێری بریندارم
ئه‌وه ده‌ریای 15پانزانه ..
باشه دایه ئه‌م ده‌ریایه
له‌به‌رچی ناوی پانزه‌یه ؟
كوڕم 15 پانزه‌ن
هه‌وێنی سووری ئه‌م ده‌ریایه .
- یاشار میراج یه‌كێكه له شاعیره نوێخوازه‌كانی تورك .
ئه‌م شیعره‌ی له : – ( الادب التركی الحدیث – ملامح و نماذج – ) د. محمد نورالدین
بڵاوكردنه‌وه‌ی – دار العالمیه بێرووت 1984 – كراوه به كوردی .
ژیـــنــگـــە … محەمەد بەرزی
ژیـنـگـە ئــاو و هــەوایـــە
ئـەو خـاکـەی ئـێـمەی تـیـایـە
دار و درەخـت و بــاخــە
ئـاسـمـان و دەشـت و شـاخـە
خـۆڵ و خـاشـاک و دووکـەڵ
ژەهـرن بــۆ مـەل و ئــاژەڵ
ژیـنـگـەمـان بـۆ پـیـس دەکـەن
گـوڵ و گـوڵـزار سـیـس دەکـەن
پـەتـا و دەردمـان بـۆ دێـنـن
ژیـ‌انـ‌مـ‌ان دەشـێـوێـنـن
وەرن هـەمـوو یـەکـبـگـریـن
ژیـنـگـەمـان پـاک ڕابـگـریـن
محەمەد بەرزی
٦ / ٥ / ٢٠١٩
قه‌یرانی ناڤکی داهاتووی رژیمی ئیسلامی و داهاتووی ئۆپزسیۆنی ئێران … نووسینی : ئیره‌جی ئازه‌رین
وه‌رگێرانی : عه‌لی ئه‌حمه‌د پور
هەرجارەو بابەتێک لە ئەرشیڤی دەنگەکان ەوە…. مانگی 6ی 2006
فێربوون و پەروەردەی فنلاندا، نەخشی سەر بەردە ..1 … ئەحمەد مشاري
بەشی یەکەم
سیستمی فێربوونی فنلندیی، سەرسوڕمێنە
نووسین و بە دواداچوونی: ئەحمەد مشاري
کەمکردنەوەی وەرزی خوێندن و سەعاتەکانی حەفتانەی خوێندن، نەهێشتنی تاقیکردنەوەکانی بەکالوری، یان وەزاریی، ڕزگارکردنی منداڵ لە ئەرکەکانی ماڵ و خوێندنە تایبەتەکان، هەروەها …. بە واتای چیی دێت؟
باوکی ڕۆحی فێربوونی فنلندیی: دکتۆر «باسي ساڵبرگ»ە
دکتۆر”باسی ساڵبرگ” یەکەم کەسی دەستپیشخەر بە فێربوون و پەروەردەی نوێ، لە کتێبەکەیدا”Finnis Lessons” ڕەهەندێکی فێربوون و پەروەردەی نوێی دۆزیەوە، کە لە پێش ئەمدا هیچ کەس بیری لێ نەکردۆتەوە. هەندێک لە دەوڵەتانی دنیا سوودیان لە بیرۆکەکانی وەرگرت، لە پەرلەمانەکانیاندا گفتوگۆی لەسەر کرا، وەک دەوڵەتانی ئسکۆتلندا و ئنگلتەرا و ئوسترالیا و نیوزیلندا، هەندیک لە حکومەتەکانیش بمەوە نەوەستان، بەڵکو یەکسەر داواین لە ئیدارەی فێرگەکانیان کرد کە هەرچی لە توانایاندایە ئەم بیرکردنەوە نوێیانەی فێربوون و پەروەردە جێبەجێ بکەن.
بیرۆکەی سەرەکی ئەم زانایە، بزووتنەوەیەکی چاکسازییە لە هەموو ئەو گەندەڵی و خراپیانەی لە پەروەردە نەریتیەکەدا هەیە.
پێویستە هەمیشە ئەوەمان لە بیر بێت، کە ئامانجی فێربوون بریتیە لە: یەکەم ئابوورییەکی باش، دووەم پاراستن و پارێزگارییکردن لە کولتووری پێشکەوتووی دیموکراسیانە.
یەکەم هەنگاو لە فێربوون و پەروەردەی فینلندەدا بریتی بوو، لە ڕزگارکردنی فێربوون و پەروەردە لە “میکرۆبەکان”. دکتۆر ساڵبرگ هەموو گەندەڵی و خراپی پەروەردەی نەریتیی ناونا”میکرۆبەکان”.
دکتۆر ساڵبرگ گرنگیەکی زۆری دا بە بزووتنەوەی گەندەڵی و خراپیەکانی فێربوون و پەروەردە، کە بە ناوی چاکسازییەوە دەگوزەرێت، ئەمەشی لە کتێبەکانی و وانەکانیدا بە ناوی لە ناوبردنی میکرۆبەکان کورت و پوخت کردەوە، “میکرۆب” بە واتای ئەو دەردە کوشندەیە دێت کە تووشی فێربوون و پەروەردە بووە و هەموو فێرگەکانی جیهانی گرتۆتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، سیستمی فێربوون و پەروەردە ٩٩٪ لە سەدا نەوەت و نۆی پاکراوەتەوە لە میکرۆبەکان.
ئەم چاکسازیی و پاکسازییەی سیستمی پەروەردەی فینلندا لە سەر ڕێنماییەکانی دکتۆر ساڵبرگ بەم کارانە هەستا: چڕکردنەوەی بابەتەکان، زۆری تاقیکردنەوەکان، درێژکردنەوەی سەعاتی دەوام، پێدانی وەزیفەی ماڵ و ئامادەکردنی دوای تەواوبوونی دەوامی فێرگە، هەروەها پێدانی وانەی تایبەت ئەویش وەک وەزیفەی ماڵ، دکتۆر ساڵبرگ جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەمانە هەموویان میکرۆبن و دەبنە هۆکاری کوشتنی تواناکانی فێربوون و پەروەردە و دەبن بە قورساییەکی زۆر لە سەر منداڵ، چونکە پراکتیکەکردنێکی ئەمانە نا پەروەردەییە و هیچ سوودێکی نییە جگە لە مامۆستا و منداڵ ماندووکردن.
پێویستە ئەوەمان لە بیر بێت، کە ئامانجەکانی فێربوون: یەکەمیان گەشەپێدان و پێکهێنانی ئابوورییەکی باشە، دووەمیان پاراستنی کولتوری دیموکراسیانە و مرۆڤییانە، سێەمیش لە بیرمان نەچێت، کە ئەمانە بە میتۆدە میکرۆباوییەکە بەدی ناهێنرێن.
بەراورد بە ئەمەریکا، فنلندە باشترین و گەشەسەندووترین سیستمی فێربوون و پەروەردەیی هەیە.
ئۆباما، لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا، ڕێگەیەیەکی ستراتیژیی لە فێربوون و پەروەردەدا گرتەبەر و ناوی نا”کێبڕکێ بەرەو لوتکە”، پەیمانی دا بە ڕابوون و گەشەی فێربوون لە ئەمەریکادا لە ڕێگەی لێپرسینەوەیەکی ورد، پێوانەیەکی وردی هەڵسەنگاندن بۆ مامۆستاکان، هەروەها کۆمەڵێک شتی لەم بابەتانە بۆ بەدیهێنانی خواستەکەی.
کەچی فیلمە دۆکۆمێناریەکە Waiting for Superman» دوای چەندین ساڵ لە جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژیەتە دەریخست، کە ڕێژەی سەرنەکەوتنی فێرخوازەکان و داخستنی فێرگەکان و دەستبەرداربوون لە مامۆساکانی لێ کەوتەوە. ناچار ڕایانگەیاند پلانەکەیان سەرکەوتوو نەبوو.
دکتۆر “ساڵبرگ” دەڵێت، شکست و سەرنەکەوتن لە هەرچ دەوڵەتێکدا فشار بخەنە سەر منداڵ و فێرخواز و مامۆستا چاوەڕوانکراوە، هیچ دەوڵەتێک نییە ئەم میتۆدە میکرۆباوییەی بەکار هێنابێت توانیبێتی چاکسازی بکات و سەرکەوتن بە دەست بێنێت.
سیستمە ڕەق و تووندەکان، بەرپەرچدانەوەی کار و ڕووداوە مێژوییە کۆن و ڕەق و تووندەکانە، کە لە دێر زەمانەوە بەسەرچوون و نەماون، وەک شۆرشی پیشەسازیی و جەنگی ساردی درێژخایانەی نێوان بلۆکی سۆسیالیستیی و سەرمایەداریی، لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕەقی و تووندووتیژیانە بەسەرچوون، کێشەی گەورە ئەوەیە لەم ڕۆدا و لە ناخی خۆماندا بە هەمان شێوەی کۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، وەک چۆن دەوڵەتەکان لە کاتی خۆیدا و لە پێناوی ململانێکانیاندا مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون.
پارادۆکسیەکانی فێربوون و پەروەردەی فنلیندیی، کە ڕەنگە خەڵکی دەرەوەی سنوری جوگرافیای فنلندا لەسەری ڕانەهاتبێتن، بەڵام پێویستە ئەوە بزانین کە گەلی فنلیندیی بە تەواوەتی لەسەری ڕاهاتوون، ئەمەش وای لێکردوون زیاتر لە گەلانی دیکە پێشکەوتووتر بن لە ڕووی فێربوون و پەروەردەوە، ئەویش ئەو پرنیسپی فێربوون و پەروەردەیەیە، کە دەڵێت:
١ـــ خوێندنی کەمتر = فێربوونی زیاتر، واتا بە خوێندنی کەمتر فێربوونی زیاتری لێ دەکەوێتەوە، نەک وەک باوە، خوێندنی زۆر فێربوونی زیاتر خوێندنی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
تا ئێستا ئەوە نەسەلمێنراوە، کە خوێندنی زیاتر و زیادکردنی کاتی خوێندن، سەرکەوتنی زیاتری لێ بکەوێتەوە، بەڵکو پێچەوانەکەی سەلمێنراوە، لە ڕاستیدا ئەو وڵاتانەی کە کاتەکانی فێربوون و پەروەردە تیایدا زۆرە، ئاستی فێربوون و پەروەردە تیایاندا نزمە.
“کەمترین سەعاتەکانی خوێندن” ئەو بیرکردنەوە باوە هەڵدەتەکێنێت، کە فێربوون و پەروەردە پێش دەکەوێت بە زیاد کردنی سەعاتەکانی خوێندن و مانەوەی زیاتری منداڵ لە پۆلەکاندا و هەروەها کەمکردنەوەی کاتەکانی پشووی نێوان وانەکان و کەم کردنەوەی دەرفەت بۆ پشووی منداڵ لە ناو ماڵ و خێزاندا و کەم کردنەوەی پشووە فەرمییەکان.
جێبەجێکردنی ئەم کەمکردنەوانە لە فینلندەدا:
• منداڵ و فێرخواز کەمترین کات لە فێرگەدا بەسەر دەبەن
• ناو ماڵ و خێزانەکەن خاڵیە لە فێربوونی تایبەتی
• مامۆستایانی فینلندیی کەمتر لە فێرگەدا دەمێننەوە بە بەراورد بە مامۆساتیان لە وڵاتانی تردا.
• فێرخوازانی فینلندیی کەمتر دڕدۆنگ و پەشۆکاو و سترێسن
• فێرگە فنلندییەکان سەرکەوتنی گەورەیان بە دەست هێناوە بەراورد بە فێرگەکانی تر لە جیهاندا
کاتەکانی سەرلەبەیانی بەسە بۆ فێربوون لە فێرگەدا، پێویست بە مانەوەی زۆری فێرخواز ناکات لە ڕۆژەکەدا.
٢ـــ وردەکارییە تایبەتمەندییەکان = مەعریفەیەکی دابڕاو
دوور لە ئەزبەرکردن و تێترانجن و پێدانی زانین(معریفة)، ساڵبرگ ئاگادارمان دەکاتەوە لەوەی فێرخواز پەیوەست نەکەین و نەیخەینە ژێر ئەرکی لەبەرکردن و مێشک پڕکردن و پێدانی ئەو زانیانەی کە هیچ کەس سوودیان لێ وەرناگرێ و بەکاری ناهێنن جگە لە کەسە تایبەتمەندەکانی بوارەکە خۆی، ساڵبرگ ئەم پێدان و مێشک پرکردنەوەیەی فێرخواز ناو دەنێت”زانینی دابڕاو”.
بابەتە کارا و کاریگەرییەکانی خوێندن پێویستە لەسەر فێربوون و پەروەردەی فێرخواز چەق بەستێت، وەک:
١ـــ بیرۆکەی داهێنەرانە
٢ـــ مۆراڵییە ویژدانییەکان
٣ـــ بەردەوامیی کارامەیی
٤ـــ توانا و بەهرە تایەبەتەکان.
جارێکی تر گرنگە تێبینی بکەیت، کە بابەتەکانی خوێندن پێویستە دوور بێت لە چەمک و زاراوە وشکەکانەوە، هەروەها پێویستە ئەزبەرکردن نەکرێت بە ئەرک بەسەر فێرخوازەوە ، لە کاتێکدا خودی نووسەرەکەی لەبەری نییە و ناتوانێت لەبەر بیڵێتەوە.
پەیوەستکردنی منداڵ بەم “زانینە دابڕاوانە” هۆکارێکە بۆ ڕقلێبوونەوەی منداڵ لە فێرگە و فێرخوازیی و فێربوون، هەروەها توانای فێرخواز بۆ بیر و بیرۆکە نوێکان گرنگترە لە پێدانی زانیاری نوێ، فێربوون و ڕاهێنان لەسەر بیرکردنەوە و داهێنانەی نوێ کەمتر نییە لە گرنگیی و بایەخی فێربوونی نووسین و خوێندنەوە و حساب.
زانای فیزیایی”میتشیو کاکو” هەستی بە سوکایەتی کرد، کاتێک بینی کچەکەی وەڵامەکانی ئەزبەرکردووە.
٣ـــ ناوچەیەک بە تاڵ لە تاقیکردنەوە
پلە و پێگەی فێرگە لەوە باڵاترە حوکم لەسەر وەرەقەیەکی تاقیکردنەوەی فێرخواز بدات و فێرخواز لەسەر ئەو وەرەقەیە هەڵبسەنگێنێت، فێربوون و پەروەردە هەڵسەنگاندنی گەرک نییە.
بەم جۆرە ناوی فێرگەکانی فینلندە دەبرێت”ناوچەیەکی بەتاڵ لە تاقیکردنەوە”
دەسەڵاتی سیاسی و دەسەڵاتی پەروەردەیی قایل نین بە گرتنەبەری سیاسەتی تاقیکردنەوەی فێرخوازان، ئەرکی مامۆستا لە ناو پۆلدا هاوکاری و ڕێنماییکردنی هەرچ فێرخوازێکە لە ناو پۆلدا بۆ فێربوون، بێ فشاردانان و ترسانی فێرخواز بە تاقیکردنەوە کتوپڕیەکان و وەرزییەکان.
ئەگەر فێرخواز لە رۆژانەی خوێندنیدا دڵنیابوو، دەتوانێت بۆ خۆی بیربکاتەوە و گەشە بکات، بەڵام فشاردانان و هەڕشەکردن بە تاقیکردنەوە، ئەنجامی ترسناکی لێ دکەوێتەوە، ترس و تۆقاندن بە تاقیکردنەوەکان دوودڵیی و نیگەرانیی و پەشۆکاوی لێوە دروست دەبێت، تا دەگات بە فشار و نەخۆشیی سایکۆلۆجیی، دواتریش دەگات بە جیابوونەوەی فێربوون لە ژیان و ژیانی کۆمەڵایەتیی.
سیستمی پێشکەوتووی فێربوون لە فینلەندەدا، بڕوای نییە بەوەی فێرخواز لە ئەنجامی تاقیکردنەوەیەک یان چەند تاقیکردنەوەیەک هەڵبسەنگێنێت و پلە و نمرەی بەرز و نزمیان بداتێ، ئەمە قەدەغەیە لەم سیستمە پێشکەوتووەدا.
٤ـــ باشترین فێربوون بە کەمترین تێچوون
پارادۆکسێکی سەیرە، ئەو دەوڵەتانەی دەتوانن بودجەی زەبەلاح دابین بکەن بۆ سیستمی فێربوون و پەروەردە، کەچی فێربوون و پەروەردەیان نزمە، بەڵام ئەو وڵاتانەی ناتوانن ئەو بودجە زەبەلاحە دابین بکەن، وەک فنلندا، بەڵام ئاستی فێربوون و پەروەردە تیایدا لە لوتکەدایە.
فنلندییەکان سادە و ساکارن، خۆیان هەڵناکێشن و شانازی ناکەن بە پێشکەوتنەکانیانەوە. کاتێک هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی بۆ فێربوون و پەروەردە دەکرێت و فنلندا دەچێتە پلەی یەکەم و دەگات بە لوتکە، فنلندییەکان بە گوێی یەکتریدا دەچپێنن، تۆ بڵێی هەڵەیەک نەکرابێت وا ئێمە گەیشتووین بە پلەی یەکەم و لوتکە؟
لە یەکبوونی فێربوونەوە، بۆ تاکگەرایی فێربوون
هەمیشە لەسەر ئەوە جەختکراوەتەوە، کە یەک پێوەر هەبێت بۆ هەڵسەنگاندن و سەرکەوتنی فێرخواز، ئەو یەک پێوەرییەش لە ڕێگەی: تاقیکردنەوەکان، ئەرک دان بەسەر فێرخوازدا، پڕۆژەکان، ئەمانە هەموویان بۆ هەرچ فێرخوازێک وەک یەک وایە و یەک پێوەرە، ئەو فێرخوازە کوڕە یان کچە ئەبێت پەیوەست بێت بەو تەنها پێوەرەوە بۆ مسۆگەرکردنی پڕۆسەی سەرکەوتنی لە هەرچ قۆناغێک لە قۆناغەکانی خوێندنیدا، ئەمەش بۆیە وا دانراوە، لەسەر ئەو گریمانەیەی کە هەموو کەسێک وەک یەک وایە و هەمان توانا و بەهرەی هەیە، چۆن فێرخوازێک یان چەند فێرخوازێک لەم پێوەرە دەرباز دەبن و سەرکەوتن بەدەست دێنن کەواتە هەرچ فێرخوازێکی دیکە دەبێت دەرباز بێت لێی و سەرکەوتن بەدەست بێنێت، دەنا سەرنەکەوتن و پلە و نمرەی نزم وەردگرێت، ئەمە پێی دەوترێت”یەکبوونی فێربوون”، یان “یەکگرتووی فێربوون”.
بەڵام “فێربوونی تاکگەراییانە”، لەسەر ئەو پرنسیپ و بڕوایە دانراوە، کە فێرخوازەکان، منداڵەکان، ئاستی جیاواز و توانای جیاوازیان هەیە، هەرچ منداڵێک بۆ خۆی جۆرێک توانای فێربوونی جیاوازی هەیە لە فێرخواز منداڵێکی دیکە، توانا و بەهرەی منداڵەکان وەک یەک نییە.
ئەم پرنسیپ و بڕوایەش، ئەوە دەکات بە ئەرکی فێرگە و مامۆستا و ڕاهێنەر، کە پلانی تایبەتی گونجاو و جیاوازیان هەبێت بۆ فێربوونی فێرخوازەکان، هەرچ فێرخوازێک، یان هەرچ کۆمەڵە فێرخوازێک، کە ئاست و بەهرە و توانایان جیاوازە، پلانی تایبەتی و جیاواز دابنرێت بە گوێرەی توانا و بەهرە جیاوزەکان بۆیان، واتا فێربوون لە گشتگیرییەوە بکرێت بە تاکگەرایی. “تاک” لەبەرچاو بگیرێت نەک “گشت”.
سەیر نەبێت بەلامانەوە ئەگەر زانیمان، کە مامۆستای فنلندیی، بەردەوام دەبێت لە مامۆستاییدا لە هەمان پۆل و لەگەڵ هەمان فێرخوازاندا بۆ ماوەی پێنج قۆناغی خوێندن، کەچی فێرخوازەکان زۆر زیاتر لە باو و باپیرانیان فێر دەبن، کە بەم شێوازە نەیانخوێندوە و لەسەری ڕانەهاتوون.
چۆن ڕێژەی مانەوە و و دواکەوتن و سەرنەکەوتنی فێرخواز لە فنلندەدا نەما؟
توانا و بەهرەی فێرخواز لە چ پلە و ئاستێک‌دا بێت، مافی خۆیەتی لە پۆلدا هاوکاری و پاڵپشتی و ڕێنمایی لە مامۆستاوە وەربگرێت لە پۆلەکەیدا، بەم جۆرە ڕێژەی مانەوە لە پۆلێکدا گەیشتە دەگمەن و نەمان.
مانەوەی فێرخواز، بەم شێوەیە دروست دەبێت: فێرخوازێک وانەگەلێکی چڕوپڕی پێ دەدرێت و دەبێت بە ئەرک و قورساییەکی زۆرەوە بەسەر مێشکیەوە، واتا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکا وانەگلێکی تاقەتپڕوکێنی پێ دەدرێت. لەم حاڵەتەدا، فێرخواز بە یەک جار توانای حەوت وانە و حەوت مامۆستا و حەوت داواکاری نا‌بێت، ناچار ڕوو دەکاتە هاوکاری و یارمەتی دەرەوەی فێرگە و پەنا بۆ مامۆستای تایبەت دەبات(مامۆستای تایبەت، هاوڕێی تایبەت، دایکی زیرەک، بەرتیل دان، دزیکردن و گەندەڵی، ساختەکردن و .. هەتا دوایی) بۆ ئەوەی توانای بەسەر ئەو هەموو ئەرکەدا بشکێت و فێریان بێت، خۆ ئەگەر پەنا بۆ ئەمانە نەبات ئەوە لەسەر کورسیە ڕەق و تەقەکەی خۆی بۆ ماوەی ساڵێکی تریش دەمێنێتەوە و چارەی گران دەبێت، بەوەی کە فێرخوازێکی تەمەڵ و دواکەوتووە.
مامۆستا و ڕاهێنەرە فنلندییەکان، وا سەیری مانەوەی فێرخواز دەکەن لە هەمان پۆلدا بۆ ساڵێکی تر، کە زوڵم و ستەمێکی گەورەیە لێیان دەکرێت چونکە ئەوە خراپی و گەندەڵی و فەشەلی ئیدارەی فێرگە و پەیڕەو و پڕۆگرام و میتۆدی وانە وتنەوە و مامۆستایە کە دەدرێت بەسەر فێرەخوازدا. فێرخوازی ستەملێکراو تێدەشکێت و دەناڵێنێت بە دەست ئەم مانەوەیە لە پۆلەکەیدا، فێرگە و پەیڕە و پڕۆگرام و مامۆستای فاشیل و گەندەڵیش پارێزراون و بە حساب سەرکەوتوو و سەربەرزن، وەلێ مەسەلەکە پێچەوانەیە، ئەمان فەشەلی خۆیان دەسەپێنن بەسەر فێرخوازدا.
درێژەی هەیە .. .
به ژنه دزه‌كه‌ى دیار ماڵى خوا ناوى بردم ……….. چنوور نامیق ( هه‌ڵوێست)
تازه شیعرم خه‌ریكى داره داره بوو
ژنێك هات و
یه‌كه یه‌كه كوچه و باخ و شار و دڵى نۆبه‌رى شیعرى من گه‌ڕا
ناوى نام ژنه دزه‌كه
گوایه هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌ته‌نیشتى باخى پێغه‌مبه‌ره‌وه ره‌ت ئه‌بم
گۆرانى حه‌رام ئه‌ڵێم و
میوه‌ى باخى حه‌بیب ئه‌دزم!
له‌مانشێتى یه‌كێ له رۆژنامه ساواكان واى نوسیبوو
ئه‌و ژنه دزه روحسوكه
ده‌ست بۆ كه‌لامى خوا ئه‌با و
ئه‌یكاته ملوانكه شیعر و له‌ملى شه‌یتانى ئه‌كات
ئه‌و ژنه به‌ناو موسوڵمانه نوسیبووى
خودا خاوه‌ندارى نییه
كه‌چى به‌خۆى به‌ناوى خوداى جوانه‌وه
نه‌فره‌تى له شیعرم كرد و
به ژنه دزه‌كه‌ى دیار ماڵى خوا ناوى بردم
ژنێك به‌سه‌به‌ته شیعره‌كانم گوناهبار ده‌كا و
ئه‌ڵێت ئه‌مه كه‌لامى حه‌بیبه و تۆزێ به‌ده‌ستكارییه‌وه!
بێده‌نگ وه‌ك شه‌و
سه‌لار وه‌كو خه‌ونى مه‌ییو
سه‌به‌ته‌ى شیعرم رۆ ئه‌كه‌م
تا زه‌كاتى ئه‌و دڵانه‌ى لێده‌ربكه‌م چاویان به دڵى منه‌وه هه‌ڵواسرابوو
كه‌چى ئه‌و لێم ناگه‌ڕێت و ئه‌ڵێ
بۆنى كه‌لامى خوا ئه‌كه‌م
” دێت بۆن به دڵمه‌وه ده‌كات”1
گشت هه‌ناسه‌م ئه‌پشكنێ
كفرى شیرین2
روح و چاوم داگیر ئه‌كا و
فرمێسكى شه‌مس ئه‌زێته روحى زۆر به‌رزم
ژنێكى به‌ناو موسوڵمان
نه‌فره‌تى له شیعرم كرد و
به ژنه دزه‌كه‌ى دیار ماڵى خوا ناوى بردم
منیش بێده‌نگ وه‌ك سێبه‌رى نیشتیمانه دزراوه‌كه‌م
سه‌لار وه‌كو خه‌ونى مه‌ییو
سه‌به‌ته‌ى شیعرم رۆ ئه‌كه‌م
تا زه‌كاتى ئه‌و دڵانه‌ى لێده‌ربكه‌م چاویان به دڵى منه‌وه هه‌ڵواسرابوو
و
بۆ كه‌ركوكه‌كه‌م ئه‌گریان!
چنوور نامیق ( هه‌ڵوێست)
——————————————-
1- دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌كه ن: له‌شیعرى ئه‌حمه‌دى شاملو
2- كفرى شیرین: رۆمانێكه له كتێبى چل رێساكه‌ى عه‌شقى ئه‌لیف شه‌فه‌ق
30-5-2019
چەتر … پشکۆ ناکام
…. ( ئەڵێن جارێکیان پیاوێکی دز کە دزی لە هەموو ئەهلی گەڕەک کردبوو ئەگیرێ ، ئەیبەن بۆ لای حاکم، حاکم هەموو دزی و حوکمەکانی بۆ ئەخوێنێتەوە ، بەڵام پێش هەر شتێ پێی ئەووترێت کە ئەبێ بەڵێن با کە چیتر دزی ناکا ، دزەکەش وەرەقەیەک ئیمزا ئەکا و ئەڵێ قوربان زۆر سوپاس من خواحافیز …حاکم ئەڵێ بۆ کوێ ؟ دزەکە ئەڵێ گەورەم بە قەبری ڕەحمەتی ئیتر دزی ناکام و ئەوتا بۆشم ئیمزا کردوون ، حاکم ئەڵێ ئەی ئەو هەموەی کە دزیوتە کوا ؟!! )
حیکمەت لەم بەسەرهاتەیا ئەوەیە کە ڕێک وەک وەزع و هەڵوێستی بە ناو حکومەتی هەرێمەوە وایە ، کە وەعدی یاوە چیتر پارەی مووچە لرف لێ نەیا ، بەڵام پێمان ناڵێ ئەو هەموو داهاتەی زیاتر لە بیست ساڵی ڕابردوو چی لێ هاتوە و لە کام قاسە و کام بانک و بە نەاوی کام لە ئەندامانی بنەماڵەوەیە..!! ئەمە جگە لەوەی نە لە سەغێتی و نە لوتفی بە ناو حکومەتی هەرێمەوەیە کە چەن مانگێکە خەڵکی بەشخوراوی کەمێک گیرفانیان گەرم بۆتەوە و مانگانە مووچە، کە مافی ڕەوای خۆیانە وەرئەگرن ، بەڵکو ئەوە پابەن بوونی بەغایە بە گفت و بڕیاری خۆیەوە کە مانگانە مووچە بنێرێ لە بەرامبەریشا هەرێم نەک نەوت ” ماستی هەولێر” یشی نەناردوە بۆ بەغا و پێی وایە ئیتر بەم ” ئەبو جاسم” یە بۆی ئەچێتە سەر و لەبیری چوو چەن ساڵێک پێش ئێستا لەسەر نە ناردنی نەوتی هەرێم بۆ بەغا هیچ مووچەیەک نەئەهاتە هەرێم و ” ئەندازارییەکانی نەوت ” چۆن ئەپاڕانەوە و داد و بێ دادیان بوو و سەریان کرد بە کۆشی دەیان لا و کەس تا بەغا ئاوڕیان لێباتەوە کەچی هەر نەیان دووووت سەرەگەورە و هۆکاری سەرەکی ئەو وەزعە کێ و چی بوو…رەنگە بەناو حکومەتی نوێنەری بنەماڵەی دەسەڵات وایان لە خەیاڵا بێ کە خەڵک ئیتر ڕاهاتوە لەسەر نەبوون و پاشەکەوتی مووچە ، بۆیە ئەگەر ئەمجارەش ئەم بەناوبەغا لەڕووی یاسایی و دەستوری و بڕیارەکانی پارلەمانی عێڕاق مووچە نەنێرێ ئەوە زۆر ئاساییە و بەخەڵک بڵێ نەفەستان درێژ بێ ” وەک درێژ بوونەوەی حوکمی خۆیان” و ئەوا دیسان شۆڤێنی و ئەوانەی چاویان بە کورد لە بەغا هەڵنایە مووچەی فەرمابەر ، خانە نشین ، کەس و کاری ئەنفال و شەهیدانیان بڕی…!! ئەم بەناو حکومەتە ئەوەنە لە ویژدان بێ بەشە چاوی تەنانەت لەسەر ئەو مووچانەیە کە ئەگاتە هەرێم و گەر کەشف بوونیان نەبێ ئەوانیش خەشنۆش ئەکەن و خۆیان ئەکەن بە كەڕەی شەربەت تا دەستیان ئەکەوێتە ڕوو جا ئەو کاتە لە پشتی مایکەکانەوە وەک دەستکەوتێکی حکومەتە بێ دەستکەوتەکە باسی لێ ئەکرێ…. ئەم بەناو حکومەتە ئەڵێ بەغا بەدەست خۆی نیە و ئیمزای کردوە کە مووچە بنێڕێ، بەڵام باس لە ئیمزاکەی خۆی ناکا کە ئەبێ لەبەرامبەرا نەوت ڕادەستی ناوەند بکا ،دوو ئیمزا یەکێکیان حەڵاڵ و ئەوی تریان حەرام ، هەرچی داوا بکرێ لە هەرێم مەمنوعە و هەرچی پارەیەک بێتە هەرێم مەسموحە!!بەناو حکومەتی هەرێم لە قاەیەک ئەچێ دەرگای کردنەوەی نیە پارەی لێ دەربێنی ، کونێکی هەیە تەنها بۆ پارە تێکردن.. گەر پاساوی بەناو حکومەتی هەرێم ئەوەیە کە قەرزارە ، بۆ ئەبێ خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێم و بەغا باجەکەی بەن ؟، ئەی کاتێ بەناو سەرۆکی بەناو حکومەتی هەڕێم هەر هەفتەی جارێک لە ئەنقەرە ئیمزای بەتاڵان بردنی نەوتی هەرێمی ئەکرد ، کێی لەگەڵ بوو جگە لە خۆی !نە بەغا و نە خەڵکی هەرێم نە لە بریار و نە نە بەشداری ئەو بەتاڵان بردنەی نەوتی هەرێمن کە جۆرێکە لە خیانەت ئابووری نیشمانی. .با بنەماڵە و کاربەدەستانی هەرێم پێمان بڵێن بەڵام تو قەبری ڕەحمەتی بە سەراحەت : ئەگەر ئەوەی هەرێم بەرامبەر بەغا ئەیکات پێچەوانە بوایە ، واتە ئەبوایە بەغا نەوتی بناردایە و نەیناردایە چی رووی ئەیا و موعادەلەکان چۆن ئەگۆڕان ؟! لەو باوەڕەیام بە سوپای پاسداران و جەندرمەی تورکی چارەسەریان بکردایە..
بنەماڵە و دەستەڵاتدارانی هەرێم لە بیریان چۆتەوە تا خەڵک ڕاپەڕینی نەکرد و” لەودیو سنوور” نەهاتنەوەو تا هەرێم نەبوو بە خاوەنی نەوت (خۆزگە قەت نەبوایە ) وەزعیان چۆن بوو ؟ رەسمەکانی دوێنیان ماوە ، ئەو بۆینباخەی ئەمڕۆ ئەیبەستن گرانترە لە هەموو جل و بەرگی دووسەد کەسیان! كە خەڵک نارازی ئەبێ ئەڵێن ” با هەڵپەڕن ..” .. نەوتیش نایەن بەغا ، ئەو مووچەیەشی کە لە بەغاوە یەت بەشێکی ئەخرێتە گیرفانە شاراوەکانی کەواکانیان ..داهاتی گومرگ جنۆکە ئاسا کەس نایبینێ..ڕۆژی دەیان کەس ئەبنە قوربانی خراپی رێگا و بانەکان” ئەم خراپ بوونە شمولی بلە و بارزان ناکا” گوایا بودجە بەش ناکا..بەڵام ئاهەنگی دەرچوونی کوڕی بەرپرسێک لە سویسرا بە مەلایین دۆلار تەواو ئەبێت..!!جا نازانین پارەی ئەو ئاهەنگە لە کام فەقەرەی کام وەزارەتەوە خەرج کرواە ؟ …………..
بەرپرسیارێتی مانەوەی ئەم دەسەڵاتە لە ئەستۆی خەڵکایە ، چونکە دەمێکە دەست لە حیزبەکان شۆراوون ، ئیتر خەڵک خۆی بڕیار ئەیا ئەگەر بارانی ئازادی باری ئەمان” چەتر” هەڵئەگرن یا نا…!!!
پشکۆ ناکام