گفتوگۆی كۆیله‌و خاوه‌نه‌كه‌ی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

له‌ ئه‌ده‌بی دێرینه‌وه‌

( ئه‌م گفتوگۆیه‌ نموونه‌یه‌كه‌ له‌و ئه‌ده‌به‌ی وێنه‌ی
داته‌پینی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان سه‌رده‌مان ،
سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پ. ز ده‌رده‌بڕێ ) – وه‌رگێڕ

خاوه‌ن كۆیله‌ : گوێ بگره‌ كۆیله‌ !
كۆیله‌ : به‌ڵێ گه‌وره‌م ، گوێم لێته‌
خاوه‌ن كۆیله‌ : په‌یتوونه‌كه‌م ئاماده‌كه‌ و بیهێنه‌! ده‌مه‌وێ بۆ‌كۆشك بچم .
كۆیله‌ : بڕۆ گه‌وره‌م ، بڕۆ
هه‌موو ئاره‌زووت دێته‌ دی ،
به‌ختت یار و پاشا چاوی لێت ده‌بێ .
خاوه‌ن كۆیله‌ : نا كۆیله‌ نا .. ناچمه‌ كۆشك
كۆیله‌ : مه‌چۆ گه‌وره‌م مه‌چۆ
پاشا به‌ ئیشت ده‌نێرێ
له‌وێ له‌ خاكێكی غه‌ریب كه‌ نایناسی
به‌ دیلت ده‌گرن
شه‌و و ڕۆژ ماندوو هیلاك..
خاوه‌ن كۆیله‌ : گوێ بگره‌ كۆیله‌ !
كۆیله‌ : ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م گوێم لێته‌
خاوه‌ن كۆیله‌ : هه‌ر ئێستا ئاوم بۆ بێنه‌ ده‌ستم بشۆم
ده‌مه‌وێ نان بخۆم .
كۆیله‌ : بخۆ گه‌وره‌م بخۆ
خواردنی ڕێك و پێك دڵ ده‌كاته‌وه‌
خواوه‌ند ( شه‌مه‌ش )یش له‌ خوانی وا ئاماده‌یه‌
كه‌ به‌شادی و به‌ ده‌ستی پاكه‌وه‌ ده‌خورێ .
خاوه‌ن كۆیله‌ : نه‌خێر ئه‌ی كۆیله‌ نان ناخۆم !
كۆیله‌ : مه‌خۆ گه‌وره‌م مه‌خۆ
بنیاده‌م دوای خواردن هه‌ر برسی ده‌بێته‌وه‌
دوای خواردنه‌وه‌یش تینوو ..
خاوه‌ن كۆیله‌ : به‌ر ئه‌مرم به‌ كۆیله‌ ، به‌رئه‌مرم به‌ !
كۆیله‌ : به‌ڵێ گه‌وره‌م ئه‌وه‌تام ، به‌رفه‌رمانتم
خاوه‌ن كۆیله‌ : بڕیارم داوه‌ شۆڕشێك به‌رپا بكه‌م
كۆیله‌ : بیكه‌ گه‌وره‌م به‌رپای كه‌
چی به‌سه‌ر گه‌وهه‌رتان دادێ
كێ ده‌تداتێ و تێرت ده‌كا ؟
بیكه‌ گه‌وره‌م ، شۆڕشێك به‌رپا بكه‌ .
خاوه‌ن كۆیله‌ : نا كۆیله‌ نا ، شۆڕش ناكه‌م
كۆیله‌ : مه‌یكه‌ گه‌وره‌م مه‌یكه‌ !
ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌رپا بكا ئازار ده‌كێشێ و
زیندانیی ده‌كرێ و جه‌سته‌ی ده‌شێوێنرێ .
خاوه‌ كۆیله‌ : به‌ر ئه‌مرم به‌ كۆیله‌ ، به‌رئه‌مرم به‌ !
كۆیله‌ : ئه‌وه‌تام گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم ..
خاوه‌ن كۆیله‌ : ده‌مه‌وێ ئافره‌تێكم خۆش بوێ
كۆیله‌ : بیكه‌ گه‌وره‌م بیكه‌!
ئه‌وه‌ی ئافره‌تی خۆش بوێ
ئێش و ماندوویه‌تی
له‌بیر نامێنێ .
خاوه‌ن كۆیله‌ : نا كۆیله‌ نا ، دڵداری ناكه‌م
كۆیله‌ : مه‌یكه‌ گه‌وره‌م ، دڵداری مه‌كه‌
ئافره‌ت بیره‌
ئافره‌ت خه‌نجه‌رێكی ئاسنینه‌
ملی پیاو ده‌په‌ڕێنێ ..
خاوه‌ن كۆیله‌ : به‌ر ئه‌مرم به‌ كۆیله‌ به‌ر ئه‌مرم به‌ !
كۆیله‌ : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ ، ئه‌وه‌تا گوێم لێته‌ ..
خاوه‌ن كۆیله‌ : ئاوم بۆ بێنه‌ ده‌ستم بشۆم
ده‌مه‌وێ قوربانییه‌ك بۆ خوداوه‌ند بكه‌م
كۆیله‌ : بیكه‌ گه‌وره‌م بیكه‌ !
ئه‌وه‌ی قوربانی بۆ خوداوه‌ند بكا
قه‌رز ده‌خاته‌ سه‌ر قه‌رز و به‌ختی یار ده‌بێ ..
خاوه‌ن كۆیله‌ : نا كۆیله‌ نا قوربانی ناكه‌م
كۆیله‌ : مه‌یكه‌ گه‌وره‌م ، قوربانی مه‌كه‌ !
ده‌توانی خوداوه‌ند ڕابێنی
كه‌ پێویستی به‌ نوێژ و قوربانی ده‌بێ
دوات بكه‌وێ .
خاوه‌ن كۆیله‌ : به‌ر ئه‌مرم به‌ كۆیله‌ !
كۆیله‌ : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ
خاوه‌ن كۆیله‌ : ده‌مه‌وێ چاكه‌ی بكه‌م
زه‌وییه‌كه‌م بكه‌م به‌ سه‌ده‌قه‌ و
خۆراك به‌ وڵاته‌كه‌م بده‌م
كۆیله‌ : بیكه‌ گه‌وره‌م بیكه‌ !
ئه‌وه‌ی خۆراك به‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌دا
جۆ هه‌مووی بۆ خۆی ده‌بێ و
قازانجی فره‌ی پێ ده‌گا .
خاوه‌ن كۆیله‌ : نا كۆیله‌ نا ، خۆراك ناده‌مه‌ وڵاته‌كه‌م
كۆیله‌ : مه‌یده‌ گه‌وره‌م مه‌یده‌ !
به‌خشش وه‌ك دڵداری وایه‌
وه‌ك له‌دایك بوونی مناڵه‌
دانه‌وێڵه‌ت ده‌خۆن و نه‌فره‌تیشت بۆ ده‌نێرن !
خاوه‌ن كۆیله‌ : به‌ر ئه‌مرم به‌ كۆیله‌ ، به‌ر ئه‌مرم به‌ !
كۆیله‌ : ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم .
خاوه‌ن كۆیله‌ : ده‌مه‌وێ یارمه‌تی وڵاته‌كه‌م بده‌م
كۆیله‌ : بیده‌ گه‌وره‌م
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بدا
چاكه‌ی ده‌گاته‌ مه‌ردۆخی خوداوه‌ند ..
خاوه‌ن كۆیله‌ : نا كۆیله‌ نا
هیچی وا ناكه‌م یارمه‌تی وڵاته‌كه‌می تیا بێ
كۆیله‌ : مه‌یكه‌ گه‌وره‌م مه‌یكه‌ !
به‌سه‌ر هه‌واره‌ دێرینه‌كانا تێپه‌ڕه‌
سه‌یری كه‌لله‌سه‌ری ئێستا و ڕابردوو بكه‌
كامیان شه‌ڕانی و كامه‌یان چاكه‌خواز ؟
خاوه‌ن كۆیله‌ : به‌ر ئه‌مرم به‌ كۆیله‌ ، به‌ر ئه‌مرم به‌ !
كۆیله‌ : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ
خاوه‌ن كۆیله‌ : ئێستا له‌ دونیا چ باشه‌ ؟
ملی تۆ و ملی خۆم په‌ل ده‌ده‌م
یا هه‌ردووكمان خۆمان به‌ ئاوێ داده‌ده‌ین
ئا ئه‌مه‌یه‌ شتی باش
لێره‌دا ( خاوه‌ن كۆیله‌ ) ڕای خۆی گۆڕی و
به‌ كۆیله‌ی وت :
نه‌ء كۆیله‌ نه‌ء ته‌نیا تۆ ده‌كوژم !
مه‌رگی تۆ به‌ پێش خۆم ده‌خه‌م
كۆیله‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ : داخۆ گه‌وره‌م
له‌ دوای منه‌وه‌ ، تۆ ده‌توانی
ته‌نانه‌ت
سێ ڕۆژیش بژی ؟

و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

  • له‌ – ته‌ها باقر – ( مقدمه‌ فی الادب العراقی القدیم ) ـه‌وه‌
    به‌غدا 1976 كراوه‌ به‌ كوردی .



کۆمۆنیزمی کرێکاری و کێشەی حزب-18- … ئاسۆ کمال

حزب وەک میتافۆری کارەکتەرێکی ئەفسانەیی
بەشی ١٨ لە کتێبی “کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم” لە نوسینی ئاسۆ کمال

باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەم لێکۆڵینەوەدا پێویستە لەبەرئەوەی کە ؛
یەکەم؛ نمونەیەکمان دەداتێ لە تێگەیشتن و کارەکتەری کۆمۆنیزمی کۆتایی سەدەی بیست، کە ڕەخنەی لە کۆمۆنیزمی سۆڤیەت و چین هەیە و خۆی وەک کۆمۆنیزمی کرێکار پێناسە دەکا. حزب لەم کۆمۆنیزمەدا مەسەلەیەکی پرۆبلماتیک و گرێییە. ئێمە بە لێکۆڵینەوە لەم کێشەی حزبە دەتوانین پەیوەندی ئەم جۆرە لە کۆمۆنیزم بە مێژووی بزوتنەوەی کۆمۆنیستیەوە بناسین. هاوکات لە کێشەکانی ئەم هەوڵانە تێبگەین کە کۆمۆنیستە جۆراوجۆرەکان لە سەدەی بیستدا داویانە بۆ دروستکردنی کۆمۆنیزمێکی نوێ. ئەم هەوڵانە چونکە لە چوارچێوەی تێگەیشتنی مێژووی بەلشەفیزم و جۆرەکانی تری سۆشیالیزمی دەوڵەتیدا بوە هەمان تێگەیشتنیان لە خەباتی چینایەتی و حزب داوە بەدەستەوە و بەم پێیەش نەیانتوانیوە لەو چوارچێوە مێژوویی و فکریەی سۆشیالیزمی دەوڵەتی تێپەڕن، کە لەبەشەکانی پێشودا باسمان کرد.
دووەمیش؛ باسکردن لە کۆمۆنیزمی کرێکاری باسکردنە لە مێژووی چوار دەیەی چالاکی سیاسی ئێمە لە کوردستانی عێراق . دەمانەوێ دەرس و تەجروبە و تێگەیشتنی خۆمان لە کۆمۆنیزمی کرێکاری بخەینەڕوو تا بزانین کێشەکانی ئەم کۆمۆنیزمی سەردەمە لەچیدایە و سەرچاوەی بێ توانایی و لاوازی و کەم کاریگەری ئەم چالاکیە سیاسی و جەماوەریانەمان لە چیدابوە لە ململانێ لەگەڵ حزبە ناسیونالیستە سەرمایەدارەکانی کوردستاندا.
بەشێوەیەکی شەخسی من وەک بەشدارێکی ئەم بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریە کاتێک باسی کێشەکانی ئەم بزوتنەوەیە دەکەم، ئەمە ڕەخنەیەکە لە بۆچونەکان و پراتیکی شەخسی خۆشم. بەڵام لە لێکدانەوەکانم لەم کۆمۆنیزمەدا بێلایەنیەکی زانستیانەم ڕەچاوکردوە .بێگومان ڕەخنەگرتن لەکارێک کە سێ دەیە خەریکیم ئاسان نیە ، بەڵام فاکت و زانست دەموچاوێکی شەخسی نیە، و یۆنیڤێرساڵە.

کۆمۆنیزمی کرێکاری لە ئێراندا

لە پەیوەند بە کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە لە ئێراندا ، ئێمە باسی مەسەلەیەک دەکەین کە پەیوەستە بە لێکۆڵینەوەکانی ئێمەوە ، کە ئەویش باسی حزبە. لێردەدا باسی دەوڵەت ناکەین چونکە ئەم کۆمۆنیزمە لە ئێران و عێراقدا بەدەسەڵات نەگەیشتوە، یان نەبوە بە بزوتنەوەیەکی جەماوەری کە مەسەلەی دەوڵەتی لە ئەجێندادابێت. هەربۆیە وەک لە باسی سۆشیال دیموکراتی و بەلشەفیزم باسی دەوڵەت و سیاسەت و کارەکانی ئەوانمان لە ئاستی کۆمەلآیەتی و جۆری دەوڵەتدا کرد لێرەدا جێگای باسی دەوڵەت لەئارانیە. تەنیا باسی جۆری ئەم حزبە و جێگای ئەم حزبە لە تێگەیشتنی مەنسور حیکمەتدا، کەکۆمۆنیزمی کرێکاری کە وەک کۆمەڵێک بیروبۆچونی تایبەت بە ئەو خۆی ناساندوە ،وە هەروەها پەیوەندی ئەم حزبە لەگەڵ چەپێک کە لە ئێراندایە دەکەین. چەپ واتە ئەو ڕیکخراو و گروپانەی لە نێو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی ئێراندا بوون و دەوری بەکردەوە و چالاک بوو لەڕوخانی شادا، لە ڕیگەی مانگرتنە کرێکاریەکانەوە پەیوەندیان بە کرێکاران و شوراکانەوە لەکاتی شۆڕشی ئێراندا.

بەپێی بۆچونەکانی مەنسور حیکمەتیش کێشەی سێ دەیەی سەدەی بیستی ئەم جۆرە لە کۆمۆنیزم بریتی بوە لە دوو کێشەی سەرەکی یەکەمیان دروستکردنی حزبی سیاسی و دووەمیان خۆجیاکردنەوە لەچەپ.
مەنسور حیکمەت دوای سێ دەیە لەکۆنگرەى سێهەمدا لە ساڵی ٢٠٠٠دا دەڵێ:” هاوڕێیان ! ئێمە دەمانەوێت “حزبی سیاسی “پیک بهێنین و باوەڕتان بێت کە تائێستا پیکمان نەهێناوە، خەریکە پێکی دەهێنین.. ئێمە دەبێت یەک ” حزبی سیاسی”دروست بکەین. حزبی سیاسی کلیلی مەسەلەکەیە.”.. ” بەبڕوای من لەم ڕێڕەودا زۆر چوینەتە پێشەوە ، دەوریەک کە ئێمە لەچەپى تائێستامان گرتوە زۆرە. بەداخەوە هێشتا زیاتر لەوان نزیکترین. هێشتا بەداخەوە زیاتر لەو چەپە نزیکترین تا لە ئەرکەکانمان.”*1

پرسیارەکە لێرەدایە ئەوەیە بۆچی پاش سێ دەیە ئەم بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریە ناتوانێ حزبی سیاسی دروست بکا؟ ئایا کێشەکە لە کوێدایە؟
کێشەی تێگەیشتنی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە حزب و بێ توانایی لە دروستکردنی حزبی سیاسیدا، پێویستی بە لێکۆڵینەوەیە لە ڕێگەی شیتەڵکردنی پرۆسەی ٤٠ ساڵەی دروستکردن و جیابونەوەی حزب و گروپەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و هەروەها پەیوەست کردنەوەی ئەم کێشەیە بە سەرچاوە مێژوویەکەی کێشەی کۆمۆنیزمی سەردەم، کە کۆمۆنیزمی کرێکاری بەشێکە لێی.
ئەم بزوتنەوەیە سەرەتا پرۆسەی گەڕانەوەی بۆ “مارکسیزمی شۆڕشگێڕ”ی دیاری کرد بۆ خۆجیاکردنەوە لە چەپی پۆپۆلیست و ریڤیژینست،وە بەم هەنگاوە هەم بە بەرنامە و هەم بە حزبی کۆمۆنیستی ئێران گەیشت.
بەڵام پاش ماوەیەک ئەم خۆجیاکردنەوەیەی بە کافی نازانرێ و لە ڕیزەکانی حزبی کۆمۆنیستدا دیسانەوە خۆجیاکردنەوەی لە ناسیونالیست و چەپی هەڵبژارد تاکو بە کۆمۆنیزمی کرێکاری گەیشت.
بەڵام دوای ماوەیەک ئەم بەرنامە و حزبە کۆمۆنیستیە کرێکاریەش نەیتوانی لە چەپ ڕزگاری بکا و دیسانەوە بانگەوازی گەیشتن بە حزبی سیاسی کرد.

لەکاتێکدا بڕیاربوو بە بەرنامەی حزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕاگەیاندنی ئەو حزبە ، وە دواتر بە بەرنامەی دنیایەکی باشتر و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، وەڵامی کێشەی دابڕان لە چەپی پێبدرێتەوە.
بەڵام دەبینین دیسانەوە هەمان دیاردەی چەپ بەردەوامە، وە تا کۆنگرەی سێهەمیش هەروا نیشان دەدرێ کە چەپ لەناو کۆمۆنیزمی کرێکاریدا لە سونەت و پراتیکدا ماوەتەوە.
دوای مەنسور حیکمەتیش ئەم پرۆسەی جیابوەنەوە ناو خۆیانەی کۆمۆنیزمی کرێکاری هەمووی ناوی پرۆسەی سیاسی بونەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری و گەیشتن بە حزبی سیاسی و جیابونەوە لە چەپ وەردەگرێ. ئەمە پرۆسەیە تا ئێستاش بەردەوامە و بێ کۆتاییە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا ئەم پرۆسەی ڕۆشنبونەوە و جیابونەوەی لەچەپ کە ٣٠ ساڵە دوبارە دەبێتەوە، بەرئەنجامی چ دەرک و تێگەیشتنێکە لە حزب؟
پێویستە بزانین ئەم سوڕانەوە لە بازنەی بەتاڵی حزب و چەپدا لە کوێوە سەرچاوە دەگرێ و ئێستا بە کوێ گەیشتوە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە دەبێ سەیری ئەو مەسەلە سیاسی و کێشانە بکەین کە خەباتی چینایەتی لە ئێران لەگەڵی بەرەو ڕوبوە، وەک شۆڕشی ١٩٧٩ ئێران و مەسەلەی کۆمەڵە و خەبات دژی جمهوری ئیسلامی. ئێمە لەبەراورد بەم مەسەلە و دیاردە کۆمەڵایەتیانەی خەباتی چینایەتی دەتوانین لە ناوەرۆکی ئەم هەوڵانەی کۆمۆنیزمی کرێکاری تێبگەین و هەڵیسەنگێنین. لێرەدا پابەندین بەو تێڕوانینە ماتریالیستە کە،بزوتنەوەکان دەبێ بەپێی ئەوەی لە واقیعدا چین هەڵیانسەنگێنین نەک بەپێی ئەوەی چی لەسەر خۆیان دەڵێن.

شۆڕشی ئێران

“شۆڕشی ١٩٧٩ کە ڕژێمی شای ئێرانی ڕوخان، تاڕادەیەکی زۆر مەزنترین شۆڕشی هەفتاکانە، وە بە ناونیشانی یەکێک لە ترسناکترین شۆڕشەکۆمەڵایتیەکانی سەدەی بیست دەچێتە مێژووەوە..پیاوانی دینی ئیسلام تیایدا بەشێوەیەکی ڕیکخراو لە باری سیاسیەوە چالاک بون،وە جێگایەکی کۆمەڵایەتی بێ وێنەیان هەبوو لەچاو هەرشوێنێکی تری دنیای ئیسلامی و تەنانەت لە چوارچیوەی مەزهەبی شیعەشدا..هاوکات توخمێکی نوێی ئەم شۆڕشەش مۆرکی ئایدیۆلۆژیەکەی بوو کە شکڵێکی “چەپ”ی سێکۆلار ،وە بەتایبەت سۆشیالیست و کۆمۆنیستی هەبوو، وە دەوری ئەم چەپە تەقلیدیە ئامادەبوو بەکردەوە و چالاک بوو لە ئێراندا، دەوری لەڕوخانی شادا، لە ڕیگەی مانگرتنە کرێکاریەکانەوە بۆ نمونە، بە هیچ شێوەیەک کەم نەبوو.”*2
سەرەڕای ئەم هێزە کۆمەڵایەتیەی چەپ و کرێکاران و ئامادەییان لەم شۆڕشەدا بەڵام ئیسلامی سیاسی دەتوانێ دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ و چەپ و کرێکاران سەرکوت دەکرێن. شکستی چەپ و کرێکاران شکستی هەموو ئەم بزوتنەوەیەیە ، بەهەموو گروپ و حزبەکانیەوە.

کۆمۆنیزمێک لە ساڵی ١٩٧٩ ئێراندا دەیتوانی پێشڕەو بێ کە بەر بە دامەزراندنی جمهوری ئیسلامی ئێران بگرێ، نەک خاڵی جیاکردنەوەی تیۆری خۆی لە چەپی ئەوکات دیاری بکا. بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی لەو دەورەیەدا شکستی هێنا، نەک لەبەرئەوەی کە تیۆری ماوی و سۆڤیەتی بەسەریدا زاڵ بوو، بەڵکو لەبەرئەوەی خاوەنی ئەو خۆوشیاریە سۆشیالیستیە نەبوو، چ لە نێو گروپی ڕۆشنبیرانی و چ لە نێو جەماوەری کرێکاراندا، کە دەبێ هەموو توانای شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکار و گروپە ڕۆشنبیرە چەپەکان بخرێتەکار بۆ تێکشاندنی دژە شۆڕش کە جمهوری ئیسلامی و خومەینیە.

ئایا کۆکردنەوەی ئەو هێزەی چەپ و کرێکاران دژی جمهوری ئیسلامی نەیدەتوانی ببێتە حزبێکی گەورە کە بتوانێ ڕێگە لە شکستی شۆڕش بگرێ؟ ئایا وەک کۆمۆنارەکان سەرەڕای بیروڕای جیاوازیان نەیاندەتوانی دژی بورژوازی بۆ٧٠ ڕۆژ دەسەڵاتی شوراکان دامەزرێنن؟ ئایا ئەم تێگەیشتنە لە کۆمۆنیزم و خەباتی چیانیەتی و ئەم ئەرکی شکست پێهێنانی ئیسلامی سیاسی لە دەستوری کاری هیچ گروپێکدا هەبوو؟
بێگومان نا، سەرەرای ئەوەش هەرکام لە گروپەکان ئەم نایەکگرتوویی و جیابونەوەیان بەشێوەیەک لێک دەدایەوە و پاساویان بۆ دەهێنایەوە و دواتریش کاریان بۆ تەجسیدکردن و مانەوەی دەکرد.ئەمەش هۆکاری شکستی شۆڕش بوو لە ئێراندا و دواتریش ئەم شکستە کاریگەری لەسەر مانەوەی بزوتنەوەیەکی کۆمەلایەتی کۆمۆنیستی لەپەرژوبڵاوی و ناکاریگەریدا دانا.

حیکمەتیزم، یان “مارکسیزمی شۆڕشگێڕ”ی “یەکێتی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست”، وەک یەکێک لەو گروپە چەپانەی ئێران، تێگەیشتنی لە شۆڕشی ئیران ئەوەبوو کە “چینی کرێکار ڕیزی سەربەخۆی خۆی ڕیک نەخست لەشۆڕشدا و لە گشتدا بە ملکەچی بۆ چینەکانی تر هاتە مەیدانی شۆڕشەوە” *3.
کاتێک باسی ئەم ڕیزە سەربەخۆیەی چینی کرێکاریشی دەکرد ، مەبەستی ڕیزی سەربەخۆی حزبێک بوو کە لەڕێگەی خەباتێکی ئایدیۆلۆژی گروپێکەوە بەدەست دێت “خەبات بۆ سەربەخۆیی ئایدیۆلۆژی-سیاسی چینی کرێکار، پێش هەرشتێک خەباتە بۆ حزبی سەربەخۆی چینی کرێکار واتە حزبی کۆمۆنیست.”* 4
لەبەرئەوەی حزب لەم تێگەیشتنەدا تەنیا “نوێنەری ڕیکخراوی کۆمۆنیزمە وەک ڕەوتێکی جیاواز و دیاریکراو لە بزوتنەوەی کرێکاریدا” * 5 .کەواتە سەربەخۆیی ئەم حزبە واتە سەربەخۆیی ڕەوتێکی جیاواز لە چینی کرێکاردا. تەنیا ئەم ڕەوتە دیاریکراوەش بە کۆمۆنیست ناسرا کە لەڕیگەی خەباتێکی ئایدیۆلۆژیەوە دەستی کرد بە “خۆجیاکردنەوەی تیۆریمان لەگەڵ پۆپۆلیزم هەبوو”6 .بەم شێوەیە ڕیزێک دروست بوو کە ، “ناسنامەیەکی سەربەخۆی هەبوو کە لە بزوتنەوەکەدا وەک ئاڵاهەڵگری خەبات دژی پۆپۆلیزم”7.

کەواتە ئەمە حزبێکە کە تەنیا لایەنگران و ئاڵاهەڵگرانی دژی پۆپۆلیستی لەخۆ دەگرێ! بەم “بەرنامە”یەش سەربەخۆیی بەدەستهێناوە و خۆی جیاکردۆتەوە لە باقی گروپە چەپەکانی تر کە “پۆپۆلیستن” و ” لەشۆڕشدا چینی کرێکار مل کەچ دەکەن بۆ چینەکانی تر” و نوێنەری وردەبورژوازین. بەم خۆجیاکردنەوەیەش سەربەخۆیی چینی کرێکار، کە خۆی لە سەربەخۆیی حزبی کۆمۆنیستدا دەبینێتەوە، بە ئەنجام گەیشت!
بەڵام ڕەخنە و ڕۆشن بونەوەی مەنسور حیکمەت و گروپی “یەکێتی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست” لەباری تیۆریەوە، وە “خەباتی ئیدیۆلۆژی و سیاسی” ئەم ڕەوتەی “مارکسیزمی شۆڕشگێڕ” نەیتوانی بەر بەو شکستە سیاسیەی کرێکاران و چەپ لە شۆڕشی ئێراندا بگرێ و هیچ دەورێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نەبوو لە ڕوبەڕوبونەوەی جمهوری ئیسلامی ئێراندا.
پیکهێنانی حزبی کۆمۆنیست کاتێک ئەم گرنگیەی پەیدا دەکرد کە ئەم حزبە هەموو ئەم هێزە شۆڕشگێڕانە کۆبکاتەوە، نەک گروپێک لە دەوری بەرنامەیەک دروست بکا و ئەم بەرنامەیە بکاتە خاڵی جیاکردنەوەی لە گروپەکانی تر. بەرنامەی کۆمۆنیستی بریتیە لە کۆکردنەوەی هەموو هێزی چینەکە نەک کۆمۆنیستەکانی خاوەن یەک خەت و یەک بەرنامە. لە شکستی شۆڕشی ئێراندا دروستکردنی حزبێک لەو کەس و گروپانەی باوەڕیان بە “بەرنامەی حزبی کۆمۆنیستی ئێران” نەیتوانی هیچ لەو شکستەی شۆڕش بگۆڕێ و بەم پێیە لە خەباتی چینایەتی ئەو دەورەیەدا هیچ دەورێکی سەرەکی نەگێڕا. ئەم گروپەش وەکو باقی گروپە چەپەکانی تر سەرکوتکرا و خرایە کەنارەوە.

بەڵام لە کاتێکدا کۆمەڵگە و شۆڕش و کرێکاران پێویستیان بە بەرەیەکی کرێکاری و چەپی شۆڕشگێڕ بوو بەرامبەر بە ئیسلامی سیاسی و خومەینی، ئایا ئەم ئەنجامگیریەی خۆجیاکردنەوە لەچەپ دەورێکی سلبی نەگێڕا؟ ئایا باقی گروپە چەپەکانی تریش هەر بەهەمان شێوە بیرکردنەوە لە خۆجیاکردنەوە لە چەپەکانی تر، هەمویان پێکەوە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و چەپیان بەرامبەر بە جمهور ئیسلامی چەک نەکرد؟
ئەمە ئەو شتەیە کە ئەنگلس دەڵێ” کردارەکان خاوەن ئامانجێکی تاڕادەیەک خوازراون، بەڵام بەرئەنجامێک کە لەو کارانە دەکەونەوە، بەتەواوی نەخوازراون.” * 8.

بێگومان ڕەخنە تیۆریەکانی مەنسور حیکمەت لە ئەفسانەی بورژوازی میللی و کارکردن بۆ ڕیزی سەربەخۆی کرێکاران دژی بورژوازی دروستە، و باقی کۆمۆنیستەکانی پێش ئەو ، وەک ترۆتسکی لەڕەخنە لە کۆمێنتێرن ، وە ڕۆزا لۆکسبۆرگ و پانەکۆک لەسەر ڕیزی سەربەخۆ و شوراکانی کرێکاران ئەم بابەتە تیۆریانەیان نوسیوە. بەڵام یەکەم ؛ ئەمانە تیۆرێکن و پیویستە ئەنجامگیری سیاسی لێ بگیرێ و بەتایبەت لەکاتی شۆڕشی ئێراندا ئەم ئەنجامگیریە سازکردنی بەرەیەکی سیاسی لە هەموو چەپ و کۆمۆنیست و کرێکاران بوو. دووەم ڕیزی سەربەخۆی کرێکاران لە شۆڕشدا تەنیا بریتی نیە لە گروپێک کە بەرنامەیەکیان قبوڵ بێت، بەڵکو ڕێکخستنی خەباتی چینێکە بە هەموو بەش و گروپەکانیەوە دژی چینی بورژوازی بەهەموو لق و حزب و ناوەندە ئایدیۆلۆژیەکانیەوە. وەک مارکس وتەنی؛” هەر هەنگاوێکی عەمەلی کە بزوتنەوەی فیعلی دەینێ، گرنگترە لە دەرزەنێک بەرنامە. کەزانرا ناتوانین بەرنامەی ئیزیناخ( کە باوەڕم وایە بەهیچ شیوەیەک بەکەڵک نایە و ڕۆحیەتی حزب تێک دەدا) تێپەڕینین – هەلومەرجەکە ڕیگە بەمە نادات- پێویست بوو کە ڕیکەوتن بکەین، لانی کەم لەپێناو کارکردن دژی دوژمنی هاوبەش.”* 9
بەڵام ئەم سیاسەتە لای مەنسور حیکمەت و “یەکێتی تیکۆشەرانی کۆمۆنیست” و گروپە چەپەکانی تر نەبوو، بەڵکو ئەم تیۆریانەی حیکمەتیزم بۆ خۆجیاکردنەوە لە چەپ و کۆمۆنیستەکان و کرێکارانی تر بوو کە هێشتا پەیوەست نەبوبون بەم “خەباتە ئیدیۆلۆژی و سەربەخۆییە تیۆری و “بەرنامە”ییەوە.
چۆن ڕاستی یان نادروستی ئەم تیۆریانەی خۆجیاکردنەوە لە چەپ یەکلایی دەکرێنەوە؟
“پرسیاری ئەوەی ئایا ڕاستیەکی ئۆبژەکتیڤ دەگەڕیندرێتەوە سەر بیرکردنەوەی مرۆڤ ، پرسیاری تیۆر نیە بەڵکو پرسیارێکی پراتیکیە”*10.
مەسەلەی سەربەخۆیی چینی کرێکار و شۆڕش دژی دەسەڵاتی بورژوازی وەک ڕاستیەک ، مەسەلەیەکی ئایدیۆلۆژی نیە و بەڵکو پراتیکە و پراتیکیش هی گروپیک نیە بەڵکو سەرجەم چینەکەیە. لە کاتێکدا ئەم ڕاستیە تیۆریانەی “سەربەخۆیی چینی کرێکار و خەبات دژی جمهوری ئیسلامی پێویستی بە خۆجیاکردنەوەی چەپەکانە لە یەکتر لەکاتی شۆڕشدا” بە عەمەلی بەرامبەر بە دژە شۆڕشی ئیسلامی شکست دێنێ ، ئەمە دەیسەلمێنێ کە ئەم تیۆریانە هەڵەن و خاوەنی ڕاستیەکی ئۆبژەکتیڤ نەبون.

لەکاتی شۆڕشدا مەسەلە لێسەندنی دەسەڵاتە لە بورژوازی. چەپ و کۆمۆنیستەکانی ئێران ئەگەر پۆپۆلیستیش بونایە دیسانەوە هەر دەیانتوانی لەو شۆڕشەدا بە دەسەڵات بگەن. هەرچۆن لەسەدەی بیستدا نمونەی چەپی پۆپۆلیست زۆربون، لەچەشنی ماو و کاسترۆ و زۆرێک لە کەمپی سۆشیالیزمی دەوڵەتی سەر بەتێزی سێ جیهانیش کە توانیان بەدەسەڵات بگەن. کەواتە چەپی پۆپۆلیستی ئیرانیش دەیتوانی وەک ئەو چەپانە بەدەسەڵات بگات، ئەگەر چی هێشتا لە بیروباوەڕیشدا پۆپۆلیست بێت. یان کۆمەڵە توانی شەڕ لەگەڵ جمهوری ئیسلامی ئێراندا بکات سەرەڕای ئەوەی پۆپۆلیستیش بوو. کەواتە مەسەلەکە بیروڕای بزوتنەوەی چەپ و کرێکاری نیە کە چۆن بیردەکەنەوە، بەڵکو ئەوەیە کە بەرامبەر بە دوژمنی چینایەتیان و دەوڵەتەکەی و هێزە سەرکوتگەرەکانی چی دەکەن؟ ئەمە کارێک بوو کە چەپ و کرێکارانی ئێران نەیانکرد و مەنسور حیکمەت و کۆمۆنیزمی کرێکاریش نەیانکرد. ئەمە هۆکاری شکستی شۆڕش و کرێکاران بوو لە ئێران و کێشە و قەیرانی کۆمۆنیزمی کرێکاریشە.
ئایا هیچ دەرسێک لەم شکستە و لە خۆجیاکردنەوە و پەرژوبڵاوی کۆمۆنیستەکان وەرگیرا؟

خۆجیاکردنەوە لەو گروپانەی پۆپۆلیستانەی وەک “چریکەکان ، ڕیکخراوی پەیکار، یەکێتی کۆمۆنیستەکان یا خود ڕێڤیژینستەکانی وەک ڕێگای کرێکار و زۆرێکی تر تەنیا لای ئەم گروپە “سەربەخۆیی چینی کرێکار”ی دروستکردوە و هیچ هێزێکی سیاسی چەپ و کرێکاری لە شۆڕشی ئێراندا بەرامبەر بە هێرشی جمهوری ئیسلامی ڕێک نەخست. لە جێگای ئەمە هەموو گروپەکان سەرقاڵی “خەباتی ئایدیۆلۆژی” و بەرنامە بوون. حیکمەتیزمیش بە ئامانجی خۆی گەیشت کە “ناسنامەیەکی سەربەخۆی هەبوو کە لە بزوتنەوەکەدا وەک ئاڵاهەڵگری خەبات دژی پۆپۆلیزم”.
بەداخەوە ئەمە میژووی هێزێکی کۆمۆنیستی نیە کە لەمەیدانی ململانێی سیاسی ئێراندا بێ و ئێمە بتوانین فاکت لە سیاسەت و تاکتیکەکانی بهێنیەوە بۆ کۆکردنەوەی هێز بۆ گەیشتن بە دەسەڵات،وەک چۆن لە سۆشیال دیموکراتی و بەلشەفیەکانمان هێنایەوە. بەڵکو ئەمە مێژووی گروپێکی تیۆریە کە دەیەوێ خۆی ڕۆشن بکاتەوە و بەرنامە و پلاتفۆرمی هەبێ بۆ گەیشتن بە جۆرێکی تایبەت و دیاریکراو لە حزب .

ئەم جۆری حزبە لە دوای شکستی شۆڕشدا زیاتر دەردەکەوێ و وەک گروپێک خودی خۆی دەبێتە میحوەر و مادەی کارکردن، و چینی کرێکار و خەباتی چینایەتی کرێکاران دەبنە مەقولە و ئامڕازێکی تیۆری کە ئەم حزبە بۆ “گەیشتن بەدەسەڵات” پێویستیەتی. دروستکردن و گەشەی ئەم حزبە و گەیشتن بەدەسەڵاتی، هەمووی لە چواردیواری ڕۆشنبونەوەی تیۆری و بەرنامە و پراتیکی حزب خۆیەوە بەئەنجام دەگا . هەربۆیە خەباتی کرێکاران و ڕیکخراوبونیان و پەیوەندی ڕەوتە فکری و سیاسیەکانی ناو ئەم چینە، ئەمانە هیچ کامیان لە بەرنامە و ستراتیژی عەمەلی ئەم حزبەدا جێگایان نیە و لە دوای ٣٠ ساڵ لە تەمەنی ئەم حزبە هێشتا ئەم حزبە نابێتە “حزبی سیاسی” و دەرسێکی گرنگ لە شکستی شۆڕشی ئێران وەرناگیرێ، کە جیابونەوەی ڕیزەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاری لەناوخۆدا لە یەکتر بەمانای شکستی شۆڕش دژی سەرمایەداریە.

لەبەشی داهاتودا لەسەر حزبی کۆمۆنیستی ئێران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری فاکت و ڕوداوە مێژوویەکانی ئەم ڕەوتە حزبیە و کێشەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیانەی سەرەوە دەخەینە ڕوو.
——————————————————–

سەرچاوەکان:

*1 مەنسور حیکمەت،(وتاری کردنەوەی کۆنگرەی سێهەمی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران) دیسەمبەری ٢٠٠٠، هەڵبژاردەیەک لە نوسراوەکانی مەنسور حیکمەت، بەرگی دووەم، ل٥٠٩-٥٢٣ بەکوری ؛سالار ڕەشید.
*2 ئیریک هۆبسباوم، ل ٧٨٩بۆ٧٩٢،سەردەمی توندڕەوەکان،کورتەی سەدەی بیست ، ١٩١٤-١٩٩١. بەزمانی عەرەبی.
*3مەنسور حیکمەت، ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست بە کۆنگرەی یەکەم،(ل ٣٥٢)، هەلبژاردەی بەرهەمەکان، فارسی.
*4مەنسور حیکمەت، هەنگاو لەڕیگەی پێکهێنانی حزب کۆمۆنیستی ئێران ، ل ٣٢٢، هەلبژاردەی بەرهەمەکان، فارسی.
*5مەنسور حیکمەت، حزبی کۆمۆنیستی ئێران لە گرەوی چیدایە؟ل٣٤٩، هەلبژاردەی بەرهەمەکان، فارسی.
*6 ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست بە کۆنگرەی یەکەم, ل٣٥٤، هەلبژاردەی بەرهەمەکان، فارسی.
*7هەمان سەرچاوە
*8 ئەنگلس، لودفیگ فیورباخ و کۆتایی فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانی، ل ٧٢، وەرگێڕانی سالار ڕەشید.
*9مارکس ، ل ٢١٤،نامە بۆ براکە لە پێشەکی ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتا، بەرگی ٢ لە هەڵبژاردەی مارکس و ئەنگلس لە ٤ بەرگدا، چاپی دارالتقدم، بە عەرەبی.
*10مارکس ،تێزەکانی فیورباخ، تێزی ٢. https://www.marxists.org/archive/marx/works/1845/theses/theses.htm

——————————————————–

بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیکی ئێرەبکەن ……




ئامانجی خۆپێشاندەران بۆ بوو بە سیاسی … پارێزەر/ لوقمان مصطفی صالح

ماوەیەکە خۆپێشاندان بەغدادی پایتەخت و زۆربەی شارنشینە شیعەکانی باشووری عێراقی گرتۆتەوە، دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق بە ئاقارێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. گوشاری شەقام و خواستی خۆپیشاندەران لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،بە جۆرێکە نوێنەرانی خەڵكیان لەو ئەنجومەنەدا ناچار كردووە یاسای هەڵبژاردنی عێراق هەموار بكەنەوە.ئێستا پەرلەمان لە ژێر گوشاری ئەواندا دەجوڵێتەوە.!

لەئێستادا کێشەو ئاڵۆزیەکان بە جۆرێکە دەست تێوەردانی دەرەکی کردووە بە دیفاکتۆ.رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكای هیناوەتە سەرخەت و پێشنیاری خۆیان بۆ گۆڕانكارییەكانی داهاتووی عێراق هەیە، وڵاتانی ناوچەكەش (بەتایبەتی ئێران) كاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەخۆیان لەسەر گۆڕانكارییەكانی عێراق هەیە.
ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتی عێراقییان بەدەستە پاشکۆی ئەو ووڵاتانەن کە بێ مۆڵەتی یاسایی دەستێوەردان دەکەن، هەرچیەکیان بوێ کەس بۆی نیە دەست بێنێتە ڕێیان،بۆیە ناتوانن داخوازیەکانی خۆپێشاندەرانی عێراق جێبەجێبکەن و ببێتە مایەی دامرکاندنەوەی شەقام، بەداخەوە ئەو چینە جڵەوو دەسەڵات بەدەستە ھیچ شتێکیان پێ نییە کە پێشکەش بە عێراقی بکەن،لە میوانێکی رەزاقورس دەچن کە بوونەتە بار بەسەر عێراقیەکانەوە.

هەر بۆیە ئەوەی ئەو خۆپیشاندانانە لە خۆپیشاندانەکانی پێشووتر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە خۆپیشاندەران ھیچ سەرکردەیەکیان نییە و گوێ بۆ ھیچ کەسێک راناگرن، تەنھا داواکارییەکانی خۆیان نەبێت. ئەم نەوەیەی کە ھاتووەتە سەرشەقام ئیعتیبار بۆ ھیچ شتێک دانانێت، نە بۆ مەرجەعییەت نە بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەت، بەڵکو ئامانجی ئەوەیە کە ئەم چینە گەندەڵە لە دەسەڵات لابدات، ئەمەش خاسیەتی جیاکەرەوەیە لە نێوان خۆپێشاندانەکانی ئێستا و رابردوودا.

بەڵام بە هۆی بێ بەرنامەیی و پەرتەوازەیییانەوە تا دێت داواکاریەکانیان گۆڕانی بەسەردادێت،خەریکە ئامانجە راستەقینەکەی خۆی کە چاکسازیە لەدەست دەدات،ماوەیەک دەنگۆی ئەوە هەبوو یەکێک لە داواکارییەکانیان هەموار کردنەوە و گۆڕینی دەستوور بێت، یان داوای گرینی هەرسێ سەرۆکایەتیکەو هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پەرلەمانیان دەکرد،جار جارەش هەر لە ناو خۆپێشاندانەکانەوە چەند دەنگیکی نەشاز هەبوون کە هەر لە دەنگ و ڕەنگی بەعسیەکان دەچوو هەرەشەو گورەشەیان لە هەرێمی کوردستان دەکرد.ئەم بەدگومانیە وایکرد کە ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەری خۆپێشاندانەکان لە ناو چین و توێژە جیاوازەکانی عێراقدا کەمتربێتەوە.ئەمەش بە پێی بۆچوون و لێکدانەوەی شارەزایانی سیاسی داخوازییەکی مەدەنی نییە و خزمەت بە داخوازییەکانی خۆپێساندەران ناکات و ئامانجی سیاسی لە پشتە و ئەمەش گومانی لە لای چاودێران و شارەزایانی سیاسی دروستکرد، کە خۆپێشاندانەکان مەدەنی نەبن و کەسایەتی سیاسی و لایەنی سیاسی و دەستی دەرەکی لە پشت بێت.

هەندێ لەو دەنگە نەشازوو کەسە گوماناویانەی ناو خۆپێشاندانەکان وایکرد کە ئامانجەکە بگۆڕدرێت بە ئامانجی سیاسی و نانەوەی ئاژەوەو بەلاڕیدا بردنی داواکاریە رەواکانی خەڵکی بەشمەینەتی عێراق،بەهانەی دابەدەسەڵاتی جێبەجێکار بۆ گرتنەبەری توندوتییژی بەرانبەریان، هەروەک بینیمان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو زنجیرە خۆپێشاندانانەدا کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری راژەکارییە گشتییەکان ، نەبوونی هەل و دەرفەتی کارکردن و گەندەڵیی ئیداری دەسپێکرا و ئەو ناڕەزایەتییانە ئامانجەکانی گۆردران بۆ ڕوخانی دەسەڵات و سیستەمی سیاسی لەووڵات، هەر بۆیە توندوتیژیی وگرژییان لێکەوتەوە و دەیان کوژراو و برینداری بەدوای خۆیدا هێنا،پاشان عێراقی لە بازنەیەکی داخراوی خوێناویدا تائێستاشی لەگەڵدابێ بێ چارەسەر هێشۆتەوە.




ڕه‌سوول هه‌مزه‌تۆڤ — وه‌رگێڕانی: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی

ڕه‌سوول هه‌مزه‌تۆڤ شاعيرى ناودارى داغستان له‌ ڕۆژی 8/8/1923 له‌ گوندی تسادا ی هه‌رێمی خونزاخ له‌ كۆماری داغستان له‌دایك بووه‌، كوڕی شاعیری ناوداری داغستان هه‌مزه‌ تسادا یه‌. دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ساڵانی ژیانی له‌ پایه‌ته‌ختی داغستان (مه‌حه‌ج قه‌ڵا) برده‌ سه‌ر، له‌ ڕۆژی 3/10/2003 له‌ مۆسكۆ كۆچی دواییی كرد. له‌ شاكاره‌ ناوداره‌كانی هه‌مزه‌تۆڤ (داغستانی من)ه‌ كه‌ بۆ زۆر له‌ زمانانی دونیا وه‌رگێڕدراوه‌ له‌وانه‌ش زمانی كوردی.


گۆی زه‌وی

لای هه‌ندێكان .. گندۆره‌یه‌كی بچكۆلانه‌یه‌
كووز كووزی ده‌كه‌ن و
به‌ ددانان ونجڕ ونجڕی ده‌كه‌ن
لای هه‌ندێكی دی تۆپی پێیه‌
ده‌یگرن و له‌ باوشێی ده‌كه‌ن
دواتر له‌نێوان خۆیان ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن
لای من
زه‌وی گندۆره‌ نییه‌
تۆپی پێش نییه‌
گۆی زه‌وی ڕووخساری قله‌كه‌مه‌
خوێنی لێ ده‌سڕمه‌وه‌ كه‌ لێی ده‌ڕژێ و
فرمێسكیش له‌كاتی ڕوخانی.


بۆ كچه‌زاكه‌م

بۆچی ده‌گریی بچكۆلانه‌كه‌م، بۆ؟
دایك و باوكت هه‌ن
به‌ڵام من باوكمم ناشت و
له‌م دونیایه‌شدا
دایكێكم نییه‌
من هه‌تیوم، پێویسته‌ بگریم
تۆ بۆچی ده‌گریی؟
هاوڕێت زۆرن و هه‌مووشیان
تۆیان خۆشده‌وێ
به‌ڵام، هاوڕێيانی من خیانه‌تیان لێكردم و
دۆڕاندمن
ساڵ له‌ دوای ساڵيش
دوژمنم له‌ زێده‌دان
بۆیێ پێویسته‌ بگریم
تۆ بۆچی ده‌گریی، بچكۆلانه‌كه‌م بۆ؟
له‌ ژیانتدا جه‌نگێكت نه‌بینیوه‌
كۆنه‌ زامێك ئازاری نه‌داوی
به‌ڵام من
بیست ملیۆن هاوڕێی خۆمم
له‌ ڕۆڵه‌كانی نیشتمانم ناشتووه‌
دوو براكه‌شم له‌ شه‌ڕێ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌
بۆیێ پێویسته‌ بگریم
كچه‌زاكه‌م هاته‌ وه‌رام:
باوه…
تۆ ئێستا له‌ بارێكی باشدای
هه‌موو ئه‌مانه‌ت بینیوه‌ و
تا ئێستاش له‌ ژیاندای،
شیعران ده‌نووسی
به‌ڵام من له‌ ئێستاوه‌ چاوه‌نۆڕم
هه‌موو ئه‌مانه‌ ببینم، كه‌ باست كردن
بۆیێ ده‌گریم.


جیهانی سێیەم

كاتێ‌ دەچمە دنیایەكی تر
لەوێ‌ ڕووبەڕووی دایك و باوەم دەبمەوە
وتووێژەكانمان دوا ناخەین

  • ئەرێ‌، ژیانتان لەسەر زەمین چۆنە؟
    بەڵام، ئەز وه‌رام نادەمەوە
    چۆن دەتوانم هەواڵی ڕاستەقینە بدەمە ئەو دوو هاوڕێیەم؟
    خۆزیا تازە لە دایك بوومایە.
    كاتێ‌ دەچمە دنیایەكی تر
    لەوێ‌ چاوم بەو دوو برایەم دەكەوێ‌
    كە لە جەنگدا شەهید بوون:
  • ئەرێ‌، وڵات چۆنە؟ چۆنە نیشتمان؟ ماڵەوە
    چۆنن؟
    بۆ یەكەم جار خۆم دێتە بەرچاو كە حەز دەكەم
    درۆیان بۆ بكەم،
    چۆن دەتوانم بەوانە بڵێم كە لە پێناو نیشتمان
    شەهید بوون
    وڵاتەكەتان بوونی نییە؟
    كاتێ‌ دەچمە دونیایەكی دیكە
    ڕووبەڕووی هاوڕێیە خۆشەویستەكانم
    دەبمەوە.
    ئەرێ‌ دەمناسنەوە؟
    ئەوانیش بە پرسیاران نوقمم دەكەن، هەر دەڵێی
    گوڵبارانم دەكەن
  • كێندەر خۆشە: ئێرە یان سەرزەمین؟
    نا.. جورئەت ناكەم بڕۆنمە چاوانیان.
    كاتێ‌ دەچمە دونیایەكی تر
    حەز دەكەم بچمە دونیای سێیەم
    ئەو دونیایەی كە هەر هەمووی دانیشتنە
    نە خوا، نە مەسیح هیچ پرسیارێكی ئازاراویی
    بۆ نانێرن.

نیشتمانەكەم

نیشتمانەكەم دەستێكی بێ‌ پەنجەیە
وەك ئوتێلێكی بێ‌ میوانە
ڕەنگی سوور بوو، سەوز هەڵگەڕا
ئاڵاكانی سەرلەنوو گۆڕان
كوا لە كوێیە.. دەنگی بەرزی
وڵاتەكەم (قەفقاس) پڕ لە برینە
هاتوهاوار لە گشت لاوە لە بەرزیدایە
بۆ درۆیان بكەم؟ كە من لە پەناگیریدام
خوێنڕێژان ئەركی خۆیان باش دەزانن
ئەوان باڵی قورینگان دەشكێنن و
پەنایان بردۆتە بەر قەلان
خوایە لە ڕقەكانمان خۆشبە
وەك فیلەتەنێكی ڕووخاو و ژەنگاوی
وڵاتە مەزنەكان دەڕوخێن
لق و پۆپ زۆرن، بەڵام بێ‌ ڕەگ و ڕیشە
كەس بەنەمری نامێنێ‌ جگە لە دژانی فیكر
ئەی سەدەی پڕ لە شتی پڕوپووچ
وەك تەپشووی سەر تابلۆی گۆیا
ئەوەی كە منداڵان هەڵدەلووشێ‌
زووكە، دەی ئاوابە
كە ژنێك دەبینم
لە چركە ساتێكدا دەست دەكەمەوە بە گۆرانی


وڵاتی ئه‌ڤین
وڵاتی ئه‌ڤینم داهێنا
دروشمی تایبه‌تیشم بۆی داهێنا
له‌ جیاتی چه‌كوش و داس
دڵم له‌سه‌ر ده‌ستت دانا
له‌سه‌ر په‌ڕۆ سووره‌كه‌شی
گوڵه‌گه‌نمی قژت دانرا
سروودێكیشم بۆ ئه‌و وڵاته‌ داهێنا
نه‌ ڕووسیا له‌و سرووده‌دا
له‌ هه‌موو شتێ‌ به‌رزتره‌
نه‌ داغستان
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووان به‌رزتره‌
ئه‌ڤینه‌.. ئه‌ڤین
ئاڵایه‌كیشم بۆ ئه‌و وڵاته‌ داهێنا
ڕه‌نگی سوور . ڕه‌نگی خه‌بات بوو
ڕه‌نگی سپیش . ڕه‌نگی ئاشتی بوو
به‌ڵام من پارچه‌كم له‌ په‌لكه‌ زێرینه‌ كرده‌وه‌
كردم به‌ ئاڵای وڵاته‌كه‌م و
له‌ سه‌ریم نووسی:
یه‌كێتیی ئاشقانی دونیا.




ئاراستەیەکی تر لە نێوان کەناڵی «ڕووداو» و « مەریوانی هەڵەبجەیی »دا سەبارەت بەئاییندەی ئیسلام؟!!

سەردار عەبدوڵا حەمە

لە یەکێ لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی ڕووداودا ئاماژە بەوە کرا کە ئاییندە بۆ ئیسلام دەبێت مەریوان هەڵەبجەیی وەک مولحیدک وەڵامی ئەمپروپاگەندەی دایەوە. دیارە کەناڵی ڕووداو هەر لە خۆوە ئەم پێشبینیەی نەکرد بەڵگەیەکی خستە ڕوو ئەویش توێژینەوەی سەنتەرێکیئەمەریکی بوو کە پێ ی وایە ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا ولە ووڵاتانی ڕۆژئاوادا لە مەسیحیەکان زیاتر دەبێت . دیارە زیاتر مەبەستیسەنتەرەکە زیاد بوونەکەلە ڕووی بیلۆگرافیایە واتە ژمارەی دانیشتوان نەک باوەڕ هێنان بە ئیسلام بە پێ ی ئەسڵی سەرچاوەکە . بە هەر حاڵدەبێ ئەوە بزانین ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە و پرپڕوپاگەندانە لە لایەن چینی دەسەڵاتدارەوە یە هیچ بنەمایەکی ماددی و زانستی نیە. لە هەمانکاتدا مەریوان هەڵەبجەیی نەیتوانی لە سەر ئەم بنەما ماددی و زانستیە وە هەروەها نەیتوانی وەک بەشێک لە پروپاگەندەی چینی سەرمایەدارو پێداویستیەکانی ئەم چینەوە ڕەخنەکانی ئاراستەی بەرنامەکەی کە ناڵی « ڕووداو» بکات. ئەو تەنها وەک ڕەخنەگرێک لە ئیسلام خۆینیشانداو وە هەوڵی دەدا پێشکەش کاری بەرنامەکەی ڕووداو بە نەزان و نەخوێندەوار نیشان بداو ڕیسوای بکا بێ ئەوەی کەناڵی ڕووداو وەکمیدیایەکی بورژوازی و دەهۆڵ لێدەری سیستەمی سەرمایەداری بخاتە ڕوو.
مەریوان هەڵەبجەیی نەیتوانی هۆکارە ماددییەکان بۆ سەرهەڵدانی ئیسلام و ئاییندەی بخاتە ڕوو.
ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی خەلافەتەکانی ئیسلام بدەینەوە کە لە سەردەمێکدا توانیویانە بوونیان هەبێ کە زەمینەی ماددی و زیهنی لە پشتیانبووە کۆمەڵگا لە ژێر ڕکێفی ئابوریەکی فیوداڵیدا بووە . زانست و تەکنەلۆجیا ئەو زەمینە ماددیەی گۆڕی زۆر نهێنی سروشت بە دەرکەوتن، هۆشیاری خەڵک زیادی کرد ئیتر زەمینەی ماددی ی و زیهنی نەما بۆ خەلافەتەکان و هیچیان نەمان لە سەردەمێکا کە نیوەی جیهانیان لە بندەستدا بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەند زەمینەی ماددی و زیهنی خەلک وەک سەردەمەکانی پێشوو لە بار نیە بەڵام سەرمایەداری بۆ دەرباز بوون لەقەیرانەکانی دیسانەوە پێویستییان بە ئایین هەیە بۆ بەردەوامی خۆیان لە سەر دەسەڵات بەتایبەتی ئیسلام لە هەموو دینەکان کارا ترە لەمپێناوەدا چونکە جێگای ژیانی خەڵکی سەر بەم دینە ئەو چواچێوە جوگرافیە یە کە بازاڕێکی باشە بۆی ، بەهۆیەوە دەتوانێ کاری هەرزانیدەست بکەوێ و دەتوانێ دەست بە سەر سامانی پڕ بەرەکەتیدا بگرێ وبیکاتە بازارڕ بۆ ساغ کردنەوەی کاڵاکانی و ساغ کردنەوەی چەک وتەقەمەنیەکانی خۆی . ئایینی ئیسلام بە تایبەت بەشە سەلەفیەکەی نەک هیچ گرفتێکی بۆ دروست ناکا بەڵکو باشترین یارمەتی دەری دەبێتچونکە خەڵک بێ هۆش و کوێر و نامۆ دەکا و ناهێڵێ خەڵک ناڕازی بن لە بەرانبەر سەماریەداریدا بۆیە ئەمەریکا و سەرمایەداری چەندینگروپ و تاقمی چەکداری لێ دروست کردن . پاش ئەوەی سەرمایەداری ئەم تاکتیکەی بۆ باش نەبوو ئێستا دەیەوێ تاکتیکێکی تر بۆ هەمانئامانج بە کار بێنێ ئەویش پڕو پاگەندەو بە یاسایی کردنی فرە کەڵتوریە . بەڵام تا زانست و تەکنەلۆجیا زیاتر پێش بکەوێ زەمینە ماددی وزیهنیەکانیش دەگوڕێن لەم تاکتیکەش شکست دەخواو قەیرانەکانی قوڵتر دەبنەوە تا سەردەمێک دێتە پێشەوە سەری خۆشی دەخوات وەکمارکس ووتی سەرمایەداری گۆڕهەڵکەنی خۆشیەتی.
بۆ چوونی من لە سەر ئەم کەناڵە ئەوەیە لەو ماوەیەدا پروپاگەندەکانی بۆ خۆرافاتی ئیسلامی زۆر زیادی کردوە بە مەبەستی دەربازکردنیدەسەڵاتی بۆرژوازی کوردی لە قەیرانەکانی ، ڕووداو دەبێتە هاوسەنگەری مەلا مەزهەر بۆ فرە ژنی و زۆر
نموونەی تر .بۆ دۆزینەوەی ڕاستیپرپاگەندەگانی میدیای ڕووداو کە ئایا ئاییندە بۆ ئیسلام دەبێت بۆئەوەی بزانین ڕووداو و ئەو سەنتەرە ئەمەریکیە ئەمە پروپاگەندەیە دەیکەنیا نا ئاوڕێک لە حوکم و پرە نسیبەکانی ئیسلام بدەینەوە تابزانین چەند سەختە مرۆڤەکانی ئەم سەردەمەش بتوانن باوەڕی پێ بێنن و بەکردەوە جێبەجێی بکەن نەک لە ئاییندەشدا کە زانست و تەکنۆلۆجیا زیاتر و بە خێرا تر دەچێتە پێش .
با بزانینن هیچ کەس هەیە کە بتوانێ هەموو حوکمەکانی ئیسلام جێ بە جێ بکات لەم سەردەمەدا
بۆ نمونە تۆ ناتوانی بە خۆت بڵێێ ئیسلامم :
١-ئەگەر هاتنە داوای کچە ٩ ساڵەکەت بۆ پیاوێکی ٥٥ ساڵی ڕازی نەبیت .
٢ ئەگەرکوڕی یاکچ پەیوەندی خۆشەویستی ئەنجام بدەی.بە تایبەتی پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ ناموسڵماندا ئەنجام بدەی
٣ ئەگەر کچەکەت لەگەڵ کوڕێک پەیوەندی خۆشەویستی گرت و لێ ی قبوڵ بکەی یا نەیکوژی یا ئەگەر ڕازی نەبیت بیگرن و لە بەرچاوتەوە بەبەرد بیکوژن.
٤-ئەگەر دایک و خوشک و ژنەکەت سفور بن بۆن لە خۆیان بدەن و برۆیان بکەن مەکیاج بکەن.
٥ ئەگەرپێت بڵێن تۆی ژن کەم عەقلیت ولە ڕیزی کەرو سەگدای یا تۆ فیتنەی بۆ پیاو یا پێت بڵێن تۆ ئیشت خزمەت کردنی مێردومنداڵە و تۆ بۆئارەزوەکانی پیاو دروست کراوی و نابێ بە بێ پیاو بچیتە دەرەوەو بچیتە ناو تاکسی وپاس ئەگەر تۆ دژی ئەمانە بیت.
٦- ئەگەر پیاو بیت یا ژن باوەڕت بە فرە ژنی نە بێت.
٧- ئەگەر پیاوەکەت بڵێ ٣ ژنی تر دەهێنم یا هەر پرست پێ نەکا ژنی تر بێنێ ئەگەر ڕازی نە بیت .
٨ ئەگەر مێردەکەت چوو بۆ سەفەر لە گەڵ ژنی تر زەواجی موتعە بکات لەگەڵ چەند ژنی تر جووت بووبێت تۆش بەمە بزانیت ئەگەر ناڕازیبیت..
٩- ئەگەر پیاوەکەت هاوسەرگیری سیغەی کرد و یا ژنی کەنیزەکی هێنایەوە بۆ ماڵەوە تۆی ژن ئەگەر ناڕازی بیت .
١٠-ئەگەر دڵی پیاوەکەت شکاند و تۆ مەیلت نەبوو جووت بیت لە گەڵیدا هەرچەندە تۆ ماندوو بیت یا هەر هۆیەک وا لە تۆ بکات مەیلت بۆینەبێت.
١١- ئەگەر لە کاتی دابەش کردنی میراتدا تۆی ژن ڕازی نەبیت نیوەی براکەت بدەنێ یا لە دادگا بە شاهیدت وەرنەگرن ئەگەر ناڕازی بیتلەوە.
١٢- ئەگەر پیاوەکەت لێ ی دای و هەمیشە لێدان بە کار بهێنێ لە بەرانبەر تۆی ژن دا بەوە ڕازی نەبووی.
١٣- ئەگەر هەژار بیت نەتوانی بچی بۆ حەج و عەمرە و نەتوانی خێرو سەدەقە بکەی و زەکات و سەرفیترە بدەی.
١٤-ئەگەر کار ی بە کرێ یا هەر کارێ بکەیت بە تایبەت لەم سەردەمەدا کارەکان سەخت و تاقەت پڕوکێنن لەوانەیە نەتوانی ٥ فەرزە کە لەکاتی خۆیدا نوێژ بکەی و ٣٠ ڕۆژیش بە ڕۆژوو بیت .
١٥-ئەگەر تۆ لەگەڵ خەڵکی تر کار بکەیت و موسڵمان نەبن یانزیک و دراوسێ بیت لەگەڵ مشرکین و نەصارا و جولەکە و مولحید و هیندۆسو بودی و کۆمۆنیست و دینەکانی تر.
١٦-ئەگەر گوێ لە گۆرانی و مۆسیقا بگریت و بچیتە سینەماوشانۆ و پیشانگای وێنەو موزەخانە وئاهەنگ و هەڵپەرکێ و سەما بکەی ئەگەریادی لە دایک بوون بۆ مناڵەکانت بکەیتەوە.
١٦- ئەگەر وێنە و ڤیدیۆ بگری و وێنە و تابلۆو پەیکەر لە ماڵەکەتدا بێت.
١٨-ئەگەر پێویستیت بەبڕە پارەیەک بێت و قەرزی بکەی لە بانک سوو بدەی بە بانک..
١٩-ئەگەر تۆ باوەڕت بە سزای ئیعدام و کوشتن و سەر بڕین و دەست و قاچ بڕین نەبێت.
٢٠-ئەگەر تۆ باوەڕت بە جیهاد نەبێت لەکاتی پێویستدا نەڕۆی خۆت بە کوشت بدەی خەڵکی سیڤیلی کافرەکان بکوژی.
٢١-ئەگەر باوەڕت بە دوعا نەبێت و هەر نەخۆش بکەوی و بچیتە دوکتۆرو نەخۆشخانە ودەرمان و دەرزی بە کار بهێنیت ئەگەر نەڵێ ی مردنهەر بە دەستی خوایە و ڕۆژی مردنت بۆ نوسراوە.
٢٢-ئەگەر کۆمەک و یارمەتی و سۆشیال و پارەی کەمئەندامی وەر گریت هەرچەندە ئەو پارەیە لە دەوڵەتەوە بۆت دێ بەڵام بەشێکی زۆریباجی کۆکراوەی دیسکۆکان وباڕەکان و شوێنەکانی قومار کردن و…هتد . بە تایبەت بۆ ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین.
٢٣- ئەگەر نەخۆش بیت لەوانەیە پێویستیت بە فەحس بێت ئەگەر قبوڵ بکەی دوکتۆرەکەت هاوڕەگەزی خۆت نە بێت یا لە دینێکی تر وە یابێدین بێت..
٢٤-ئەگەر مەشروب بخۆیتەوە یا جگەرە بکێشی ئەگەر گۆشتی بەرازو گۆشتی حەرام بخۆی.
٢٥- ئەگەر فەرزەکانی ئیسلام جێ بەچێ نەکەیت..
٢٦- ئەگەر منداڵەکانت نەخستە سەر ئایینی ئیسلام و مێشکی ناسکی ئەوانت پڕ نەکرد لەترسی عەزابی قەبرو مارودووپشک و ئاگری دۆزەخ.
٢٧- ئەگەر تۆ باوەڕت بەو زانستانە بێت کە ئیسلام رەد دەکەنەوە وەک ئەوەی زەوی خڕە و بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە.. .
٢٨- زۆر پرەنسیب و ئەحکامی تر……..
تۆ وەک موسڵمانێک لەوانەیە چەند خاڵێک لەوخاڵانە بە عەقل و بە کردەوە بتوانی پەسەند بکەی بەڵام نەک هەموویان جا ئەگەر هەمووتپەسەند نەبن ئیتر تۆ ئیسلام نیت ، لە سەر ئەم بنەمایانە پێم وایە لە ٠/٠٩٩ ی موسڵمانان ئیسلام نین . بۆیە ناکرێ بووترێت لە جیهاندا یەکملیارو نیو ئیسلام هەیە .ئەم حوکمە من نایدەم ئەوە ناوەڕۆک و حوکمی شەریعەی ئیسلام دەیدات.
خەڵک لەم سەردەمەی ئەمڕۆدا هەرگیز بۆی ناکرێ هەموو ئەو حوکمانە بەعەقل و بە کردەوە قبوڵ بکا ،لەوانەیە چەندین حوکمی تریش هەبننەتوانن باوەڕی پێ بێنن و بە کردەوە ئەنجامی بدەن . هەر لەم سەردەمەدا ڕێژەی پەشیمان بوونەوە لە ئیسلام زۆر زیادی کردوە بە تایبەتئەوانەی ڕوویان لە ئەوروپا کردوە یا دەبنە مولحید یا مەسیحی یا زەردەشتی . ئەگەر ئازادی لەو ووڵاتانەش کە ئیسلام تێدا زۆرینەیە هەبێتدڵنیام ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکەکەی واز دەهێنن بەڵگەش بۆ ئەمە کوڕو نەوەی پیاوانی ئایینیە کە لەدەروەی وولات دەژین ، هۆکارەکەشپرەنسیب و ئەحکامەکانی ئیسلامە کەلە گەڵ ئاستی هۆشیاری و پێشکەوتنە زانستی و کۆمەڵایەتیەکاندا نایەتەوە تا ئەم پێشکەوتنە بەردەوامبێت ئاییندە نە بۆ ئیسلامەو نە بۆ هیچ ئایینێکی تر .
سەرەڕای ئەمانە ئیسلام لە چەندین مەزهەب و تایفە پێک هاتوە هەموو شیان ئەوانی تر بە ئیسلام نازانن لە بۆچوونی ئەواندا تۆ ئیسلام نیت: ئەگەرشیعەبیت ،ئەگەرسونە بیت ،ئەگەر سەلەفی بیت ،ئەگەر سەلەفی جیهادی بیت ،ئەگەر سۆفی و دەرویش و شێخ بیت، ئەگەر عەلەوی یااسماعیلی بیت،ئەگەر ئیسلامی سیاسی بیت و باوەڕت بە حیزب وپەرلەمان هەبێت.
جگە لەمانە لە ناو خۆی ئەمانەشدا چەندین مەزهەب و تایفە هەن یەکتری رەد دەکەنەوە هیچکامیان ئەوی تر بە ئیسلام نازانێ . ئەگەرجارێکی تر لە سەر ئەم پێوەرانە موسڵمانەکان بخەیتە ژێر فەحسەوە کەسی نامێنێت .
لە ڕووی واقعەوە ئیتر تۆ چۆن دەتوانی بڵێ ی ئیسلام یەک ملیارونیوە یا داهاتووش بۆ ئیسلام دەبێت بە هەموو پێوانەیەک ئەمە ڕاست نیە .
ئەوەی کەناڵی ڕووداو باسی دەکا کە ئاییندە بۆ ئیسلامە یا میدیایەکی تر دەیلێت بۆ هەر ئاینێکی ترە ، لە ئاستی پروپاگەندەی سیستەمیسەرمایەداری بۆ گەرم کردنی بازاڕی خۆی هیچی تر نیە بە بڕوای من . وەک مەنسوری حیکمەت دەڵێت ئاییندەی ئایینەکان وای لێ دێ خەڵکوەک جۆک ونوکتە باسیان دەکا یا وەکو ئەفسانەی دێو و خێوەکانی لێ دێت . هەر ئێستاش ئەم ڕاستیە دەبینرێ لە ناو کۆمەڵانێکی زۆریخەڵکی جیهاندا .
ئەوەی ڕاستیە زەمینە ماددیەکانی کۆمەڵگای چینایەتی ئەمڕۆ بۆ بەدی هێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان ئامادەیە ئەگەر پراکتیک ولایەنی هۆشیاری مرۆڤ ئامادە بکرێ بۆی . زەمینەی ماددی بۆ شۆڕشیکی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی ئامادەیە .

سەردار عەبدوڵا حەمە
١٢/٢/٢٠٢٠




یادی ٩ ساڵەی ١٧ی شوبات … نوری بەشیر


هەلومەرجی کوردستان و ناوچەکە و دەرسەکانی!

١٧ شوباتی ٢٠٢٠ نۆ ساڵ بەسەر ئەو خرۆشانە جەماوەریە گەورەیەی خەڵکی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەو گرنگ بوو لە ئاڵوگۆڕی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتی و جەماوەری کرێکارو کەمدەرامەتی کوردستاندا.
ئەم ناڕەزایەتی و راپەڕینە جەماوەریە هەمان هەلومەرجی شۆڕشگێرانەی هەبوو کە راپەڕینەکانی وڵاتانی باکوری ئەفریقا لەوانە میسرو تونس هەیبوو. ناوەرۆکی هەموو ئەم ناڕەزایەتیانە لە میسرو تونس و تا دەگاتە کوردستان، فرانبوونەوەی کەلێنی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان دەسەڵات و جەماوەر بوو کە لەلایەک دەسەڵاتەکان کەمایەتیەکی کەم لە سەرانی حزبە بۆرژوا قەومی و ئیسلامیە میلیشیا و سەرمایەداران و دەسەڵاتی بنەماڵەکانیان کەهەموو سەروەت و سامانی کۆمەڵگایان لەدەستدا بوو، لەولاوە زۆربەی کۆمەڵگا لە کرێکاران و کەمدەرامەتانی کۆمەڵگا لە مامۆستایان و کارمەندان و کاسبکاران و لاوان خراپترین بارودۆخی ژیان و نەبونی و نەداری و سەرکوتیان بەسەر دەبرد.
لەباری سیاسیەوە هەموو دەسەڵات و جومگە سیاسیەکانی کۆمەڵگا هەمووی لەدەست ئەو کەمایەتیەدا بوو وە جێگایەکیشی نەهێشتبووەوە بۆ خەڵک کە بتوانێت بەرگری لە خواست و داواکاریەکانی خۆی بکات، ئەگەر ناڕەزایەتیەکیشیان بکردایە ئەوە بە ئاژاوەگێڕ و دەستێکی لەپشتەوەیە سەرکوت دەکرا.

لەباری کۆمەڵایەتیەوە کەلێنی نێوان دەوڵەمەندان و هەژاران لە ژیانی ڕۆژانەو لە خانووبەرەو لە تازەترین مۆدیلەکانی تەکنەلۆجۆیا و سەفەرو سیاحەت و پێداویستیەکانی کۆمەڵگا هێندە بەرچاوبوو کە زۆربەری خەڵکی کۆمەڵگاو خێزانەکانیان توشی جۆرەها کێشەی دەرونی و ئابوری و کۆمەڵایەتی دەکردەوە. ئەمە وای کردبوو کەکەلێنی نێوان ئەو دوو چینە، چینی بۆرژوازی و سەرمایەداران و بەرپرسان لەلایەک و چینی کرێکارو کەمدەرامەتی کۆمەڵگا لەلایەکی ترەوە ئەرزو ئاسمان بێت، ئەوەبوو لە میسرو تونس دەسەڵاتی چەند ساڵەیان کۆتایی پێهێنا ئەگەرچی نەگەشتنە خواستەکانیان، وە لە کوردستانیش پاشەکشەی پێکرا، بەڵام خواستەکانی خەڵک هەر لەجێی خۆیدایە.
ئێستا کە ٩ ساڵ بەسەر ناڕەزایەتیەکانی ١٧ شوباتی ٢٠١١ دا تێدەپەڕێت، هەلومەرجی کوردستان خراپتر بووە باشتر نەبوو، دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردی زیاتر شەفاف و رۆشنتر و یەکگرتوو تر لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئەو دەورەیەدا حکومەتیان تەشکیل داوەو لەبەرامبەر بە خواستەکانی خەڵک و کوشتارەکانی ١٧ی شوبات و کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و برسیکردن و بێئاو و کارەبایی و بێکاری و چارەکە موچەو بێموچەیی هیچ وەڵامیكیان نیە.
تا ئەو جێگەیەی بە هەلومەرجی ناوچەکە دەگەڕێتەوە لە ٩ هەمین ساڵیادی ١٧ شوباتدا لە درێژەی هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و وڵاتانی میسر و تونسدا، ئێستا وڵاتەکانی لوبنان، عێراق و ئێران هەمان هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەی لەبەرامبەر دەسەڵاتداری حزبە قەومی و ئیسلامیە میلیشیاکاندا هەیەو خەڵک ڕاپەڕینێکی جەسورانەی دەستپێکردووە کە ئەم دەورەیەو ئەم ڕاپەڕینانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە لە پێشڕەوی و کەموکوڕیدا، هەروەها خاڵی هاوبەشیشان هەیە لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی کوردستان و میسر و تونسدا.

دوای نۆ ساڵ لە راپەڕینەکانی کوردستان و میسر و تونسدا، راپەڕینەکانی ئەم بزوتنەوە شۆڕشگێڕایەنەی ئێستای ناوچەکە و سودانیش چەندین مانگ تێدەپەڕێنێت، کە بەجیا لە وەستانەوە بەرامبەر سیاسەت و دەسەڵاتی حزبە بۆرژوا قەومی و ئیسلامیە میلیشیاکان لە لوبنان و عێراق و ئێرانداو فشارهێنان لە لوبنان و عێراق بۆ لەسەر کارلابرنی حەریری و عادل عبدولمەهدی، لە سودان لابردنی عومەر حەسەن بەشیرو خەبەری دادگایی کردنی بەفراوانی میدیاکانی دنیای گرتۆتەوە هەر ئەم رۆژانەدا، بەڵام هێشتا نەگەشتووە بەو داواکاریانەی کەبۆی هاتنەمەیدان.

هاوکات ئەو راپەڕینانەی ناوچەکە خاڵی هاوبەشیان هەیە بەدژی دەستێوەردانی ئێران و ئەمریکا لەناوچەکەدا و لە وڵاتەکانیاندا بەتایبەت دەستێوەردانی ئێران لەعێراق، سوریا، لوبنان، یەمەن و کوردستاندا، وەک هێزێکی ئیسلامی کۆنەپەرست و دژی ئینسانی لەناوچەکەدا مۆری کۆنەپەرستی و کوشتوبڕی خۆی لەناوچەکە داوە و هێزە کۆنەپەرستە قەومی و ئیسلامیەکانی لەدەوری خۆی سازداوە.
بۆیە بزتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ئەمڕۆ بە دژی ئەو هێزە کۆنەپەرستانە راستەوخۆ دژایەتیە بەرامبەر بە جمهوری ئیسلامی ئێران و ئەمەریکا کە هەریەکەیان لەگۆشەیەکەوە بوونەتە چەتری پارێزگاری لەو هێزە میلیشیا دژی کرێکاریی و جەماوەریانەی ئەو وڵاتانە.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆ ١٣ی شوباتی عێراق و هاتنەمەیدانی ڕیزی فراوانی ژنان و داواکاری مافەکانی ژنان و دەستورێکی عەلمانی، هەم ئەم راپەڕینانەو هەم ئەم هاتنەمەیدانەی ژنان نیشانەی دەوریەکی تازەیە لەژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی سەرجەم ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

خاڵە لاوازەکانی ئەم هەلومەرجە شۆڕشگێڕانەیە و ناڕەزایەتیەکان کە لە وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە بە ئێستای کوردستانیشەوە، ئەوەیە کە ئەم ناڕەزایەتیانە لە عێراق، لوبنان و ئێران، تا دەگاتە میسرو تونس و سودانیش، وشیاری چینایەتی و هەم رێکخراوبوونی چینایەتی بەخۆیەوە نەگرتووە، واتە ئەوەبوو کە خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتی کۆمەڵگا راستە بەهۆی کەلێنێکی گەورەی نێوان بۆرژوازی دەسەڵاتدار و جەماوەری کرێکارو مەحرومانی کۆمەڵگاوە ناڕەزایەتیان نواندو لە دوو وڵاتی تونس و میسر دەسەڵاتیان روخاند، بەڵام نەیانتوانی دەسەڵاتی جەماوەری خۆیان بگرنە دەسەت، بەمەش نەیانتوانی ئەو خواست و دواکاریانەی کە بۆی هاتنەمەیدان بەدەستی بهێنن.

بەهەمانشێوە لە کوردستان بەهۆی ناوشیاری چیانەیەتی و نا ڕێکخراوبوونەوە، کە بەرئەنجامی لەمەیداندا نەبوونی چینی کرێکار وەک هێزی چینایەتی کەمۆری خۆی بدات لەو بزوتنەوەیە و زاڵ نەبوونی سیاسەتی کۆمۆنیستی و مارکسی بەسەر بزوتنەوەکەدا و قەتیسمانەوەی ئەو ناڕەزایەتیانەی لە ناوچەیەکی دیاریکراو مەیدانی دیاریکراودا کە مەیدانی ئازادی سلێمانی بوو، لە جیاتی رێکخراوبوونی خەڵک لە شوراکانی خۆیاندا لەگەڕەک و کارگەو کارخانەو زانکۆ و قوتابخانەکانداو کۆکردنەوەیان لەرێگای شەبەکەکانی پەیوەندی ئەم شوێنانەو سەرتاسەری بوونەوەی ناڕەزایەتیەکان و کۆکردنەوەو رێکخستنی زۆربەری کۆمەڵگا لەدەورری خواست و داواکاریەکان، فرسەتی دا بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی سازشکار کە کۆنترۆڵی ئەو ناڕەزایەتیانە لەو شوێنە دیاریکراوانەدا بکات و ناڕەزایەتیەکان پاشەکشە پێبکات. خاڵی لاوازی بزتنەوەی ناڕەزایەتی ئەمڕۆی عێراق هەمان سیناریۆی ١٧ی شوباتی کوردستانە، ساتوسەوداکانی رەوتی سەدری ئێستای عێراق دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی ١٧ی شوباتی بزوتنەوەی گۆڕانە لەکوردستان.

راستە ناڕەزایەتیەکانی ١٧ی شوبات پاشەکشەی پێکرا، بەڵام لەماوەی ئەم نۆ ساڵەدا بەردەوام خەڵک بەشێوەی جۆراوجۆر ئەگەرچی پەڕشوبڵاو بووە بەڵام لە نارەزایەتیەکان بەردەوام بووە، ناڕەزایەتیەکانی ئەم ماوەیەی ناوچەکانی سەید سادق، عەربەت، چەمچەماڵ و پێنجوین. راستە لە ١٧ی شوباتدا خەڵک خۆشخەیاڵی بە ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی گۆڕان هەبوو بەڵام ئێستا هەمان ئۆپۆزیسیۆن لەسەر حسابی پاشەکشە پێکرتدنی خۆپیشاندان و ناڕەزیەتیەکان و کوژران و سەرکوتەکانی ئەوکات شەریکی دەسەڵاتە. بەڵام بەدوای ٩ ساڵ لە ١٧ شوبات و سی ساڵ لەدەسەڵات و کارنامەی حزبەکانی کوردایەتی بەهەموو باڵەکانیەوەو بەکابینەی هاوبەشی سێ لایەنی پارتی، یەکێتی و گۆران، بەسەرکوت و چەواشەکاریەکانی هەموو بۆژوازی بە قەومی ئیسلامیەوە، خەڵک ڕۆژوانە زیاتر نەفرەتیان لێدەکات. راپەڕین و ناڕەزایەتیەک کەئێستا ناوچەکەی داگرتووە هەمان هەلومەرج لەکوردستاندا هەیە و ئەگەربمانەوێت ئەو هەلومەرجە بگۆڕێت دەبێت بە ئامادەیی زیاتر لەو ناڕەزایەتیانەی ناوچەکە بێینە مەیدان تا بتوانین ئایندەیەکی باشتر بۆ خۆمان و نەوەی داهاتوو دابین بکەین.




گەڕانەوە بۆ ماتریاڵ … دانا عەسکەر

بەیانییەک دێت کەسمان لێرە نین ..
هەموومان دەگەڕێینەوە سەر میزاجی با ..
بە پیاسەیەکی ئاودا رۆدەچین ..
یادەوەرییەکانمان لەسەر مێزی نانخواردن بەجێدێڵین ..
روانینمان بەعەلاگەی جلەکانەوە هەڵدەواسین ..
بەیانییەک کەسمان لێرەنین..
هەموومان دەگەڕێینەوە سەر یاسای میتافیزیک ..
ئالوودەبوونمان هەڵدەدەینە نێو تەپڵەکی جگەرەوە
پێکەنینمان وەک توێکڵی گوڵەبەرڕۆژە هەڵدەدەینە سەر شەقام ..
ئیتر تا تاقەتمان هەبێت گیرفانەکانمان پڕ دەکەین لە ناوکەخورمای بێکەسی و
خەیاڵمان وەک دەبەیەکی بەتاڵ، بەدەم باوە هەناسەبڕکێی تێدەکەوێت ..
بەیانییەک دێت کەسمان لێرە نین ..
هەموومان دەگەڕێینەوە سەر دڵۆپی خوێن ..
بە شەڕی بیابانێکدا هەڵدەگەڕێین ..
بەشێک لە کەرامەتمان ئێستاش لە نوگەرەسەلمان هەڵدەقرچێت..
چۆلەکەی تینوێتیمان لەسەر لێوی کانیەک دەمرێت..
بەیانییەک دێت کەسمان لێرە نین ..
ئاو لەبری ئێمە قژ دادەهێنێ ..
با لەبری ئێمە پیاسە دەکات ..
هەور لەبری ئێمە وێنە دەگرێت ..
خۆر لەبری ئێمە ژوان دەگرێت ..
بەیانییەک دێت کەسمان لێرە نین ..
پارچەی شکاوی روحمان و ..
دوکەڵی رەشی هەناسەمان نەبێت ..
بەیانییەک دێت کەسمان لێرە نین .

دانا عەسکەر.




سەردەمێک کە زوو دێت و ئاسان تەواو دەبێت … شەنگار سابیر

ھەمووی بەھۆی تەنیایی قوڵی بەشەرەوەیە
کە قیامەت زوو دێت و ژیان زوو تەواو دەبێت،
بەھۆی ساردیی زەمەنەوەیە
کە زستان زوو دێت و خودا زوو تەواودەبیت.
ھەرشتێک کە وێران دەبێت
سەرەتاکەی وا لە بێباکی قوڵی ژیاندایە،
کە بێ ھیچ حیکمەتێک دێت و گەمژانە زوو تەواو دەبێت.
ئەم ھەموو تاریکییەی کە دێت و
رۆحمان بە قەترانی خۆی رەش دەکات،
بەھۆی دڵتەنگی ئەبەدی ئێمەوەیە
کە بەیانیان زوو دێت و شەوان ئاسان تەواو دەبێت.
ھەرکات دەستدەبەین بۆ گوڵێکی غەمگین
ھەرکات بۆنی تریاکێکی شێدار دەکەین
بەھۆی تەزیوی حیکایەتەکانمانەوەیە،
کە گوڵ زوو سیس دەبێت و جوانی ئاسان خۆی وندەکات،
ئیشراق خێرا تەواو دەبێت.
دەچینە ھەر بەھارێکەوە
بۆن بە تەری ھەر شەوبۆیەکەوە دەکەین،
بەھۆی وەحشەتی دێرینی مێژوومانەوەیە
کە بەھار زوو دەروات و گیا حەکیمانە زەرد دەبێت.
لەھەر چەمێک…بەئاوی ھەر کانییەک روخسارمان
دەشۆین،
بەھۆی ئەم تەپوتۆزە دێرینەی خوداوەیە
کە جەھەنەم زوو دێت و بەھەشت لە گوماندا ئاسان تەواو دەبێت.




تــوانەوە … شەماڵ ڕەشید

دەتوێنەوە شـــاخە سەهۆڵینەکان
لە تـــاوی هەتاو نــا
بەدەنگــی بــۆمبــاکان
بە گــەرمی تەقینەوەی ناپاڵمەکان
بە گــڕی کارخانەکان
بە ئاهــی گەرمی هەژارەکان
دەتوێنەوە شــاخە سەهۆڵەکان

ورچێکی ســپی
بــاوەشێنی بێچوەکانی دەکات لەناو شاخەسەهۆڵەکاندا
بەتریقێک جلەکانی بەری داکەندوە
هێلکەی نەوڕەسەکان پیس بوون لە گەرمادا
فلامینگۆکان بەقرچەی دڵی سەهۆڵەکان سەماناکەن

زەوی گــەرمایەتی
سکی دەچێت توشی ڕشانەوە بووە
دەپژمێت کۆکە ڕەشەیەتی
زەوی سکی بەتاڵ بووە تەوە لە وزە
کچێکی نەخۆشه
لاواز لاواز سێبەرەکەیشی نایناسێتەوە
لەلایەک پرچی دەسوتێت
لەلایەک ئەستێرەکانی دەکەونەخوار
دڵی لەسەدلاوە کون بووە
مەمکێکی توشی شێرپەنجەبووە
مەمکێکی دەیان زوحاک لمۆزیان تێ چەقاندوە

کچێکی باریکەلەی نەخۆشە زەوی
دەیان پەرستاری درۆزن
جوانکاری بۆدەکەن چاوی ڕەنگ دەکەن
مانگ دەخەنە سەر ڕوخساری
پرچی دەستکردی بۆ دادەنێن
ئەو هەر زەرد و زەرد و زەرد هەڵدەگەڕێ
نوزە نوز لەژێر لێوەوە گۆرانی بۆ گۆڕە
زەبەلاحەکەی دەڵێ

زەوی ئاوسە
بەکارەسات لەمانگی حەوتەمیدایە
دەڕوات و دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە
خوێنی لەبەر دەڕواو بێزوو بە مەرگەوە دەکات
هێز دەداتە بەر خۆی و بەراویتە نابێت
ماویەتی و لەدوا ساتەکانی
دوو گیانیدایە

شاخەکان دەتوێنەوە بەفری ڕەش دەبارێت
دۆلفینەکان میهرەبانیان دەگۆڕنەوە بە ڕق
نەهەنگەکان نافیشکێنن
قرشەکان کەڵبەکانیان دەسوون
شێرەکانی دەریا
شوێنێکیان نەماوە بۆ خلیسکانێ
سەگەکانی دەریا دەگرین بۆ توانەوەی سەهۆڵەکان

ئێمە بێ باکانە سەیری توانەوەی ڕۆحمان دەکەین
سەیری توانەوەی دایکمان دەکەین
سەیری ناکەین
چاومان دەگرین
سەیری ناکەین
گوێمان دەگرین هەتا هاڕەی وردبوونی خۆمان نەبیستین
ئێمە شاخەسەهۆڵەکانمان تواندەوە
هێندە چاوچنۆک بووین
شاخە سەهۆڵەکان یەک جار دەمرن
شاخە سەهۆڵەکان کەتوانەوە هەمووشت غەرقی
توڕەی خۆیان دەکەن
یەک جار هەلی ترمان نادەنەوە
یەک
جار
و
بــەس
ــــــــــــــــــــــــ
شەماڵ ڕەشید




بەفری چی؟ … نەوزاد بەندی

بەفری چی ؟
کەی ئێمە شایانی بەفرین
تا ببارێ؟
ھاتبوو کیژێکی حەمرین
وەک کچە شقارتە فرۆشەکەی
ئەندەرسن ،
لەگەڵ خۆی بەرێ ..
کەی قەت بەفر
گەیشتۆتە لای عەرەبی
ورگدڕاوی
نەوتخۆری
خەڵک و خاک فرۆش ؟
ھاتبوو کۆمەڵێ گیانی
پڕ برین لەگەڵ خۆی بەرێ و
بە وەکیلی کێڵگە نەوتەکانیش بڵێ :
بیخۆنەوە
دۆزەختان خۆش ..

بەفری چی ؟
ئەم دز ئاوایە ،
کەی ھی بەفرن ؟
ئەم ئاوایی
ترسنۆک و
خۆپەرستە ،
کەی شایانی
تارای زیوینی بێگەردن ؟
ھاتبوو
کۆمەڵێ گوڵی
بێ ئینجانە و
بێ خاکی
ژێر خێمە ببا ..
ھاتبوو
ئەو توێژە تەنکەی
بە حیساب باوەڕ و
وەفای ئێمە ببا ..

ھات و
ئەو گیانە پاکانەی
لەگەڵ خۆیا برد و
پێش ئەوەی دابەزێ
توایەوە ..
بوو بە تف و
بەناوچاوی
نەوت دزەکانا
ھاتەخوار
بۆ یەک چرکەیش نەمایەوە ..

بەفری چی ؟
ئەمبوڵانسێکی
خوا بوو ،
کۆمەڵێ گیانی
پاکی بار کرد ..
حەیای کۆمەڵێ
گەندەڵی
خاک و خەڵک فرۆشیشی برد ..

بەفری چی ؟




خۆشه‌ویستی پێویستی به‌ڕۆژی تایبه‌ت نیه‌… ئه‌حمه‌د كامه‌ران

14 شوباتی هه‌موو ساڵێك له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی دیاری كراوه‌ كه‌ ناویان لێ ناوه‌ (ڤالانتاین) هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ناوه‌ مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌كانی ڕابردوو وه‌ به‌تایبه‌تیش بۆ به‌سه‌رده‌می ڕۆمانیه‌كان.
به‌كورتیه‌كه‌ی ئیتر ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی داناوه‌, كه‌خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ خۆشه‌ویستی شتێكی زۆر بێكه‌ڵكه‌ و هیچ مانایه‌كی ئه‌وتۆ نابه‌خشێت , چوونكه‌ ده‌بێت خۆشه‌ویستی هه‌مووڕۆژێك له‌نێو دڵی مڕۆڤه‌كان زیندو بێت و هیچ كاتێك خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ یه‌كتری له‌ده‌ست نه‌ده‌ن به‌تایبه‌تیش خۆشه‌ویستی نێوان( كچ و كوڕ) كه‌ به‌ خۆشه‌ویستیه‌كی گرنگ داده‌نرێت كه‌ له‌ پاشان ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ ده‌چێته‌ قۆناغی هاوسه‌رگیری و پێك هێنانی ژیانێكی نوێوه‌, نه‌ك خۆشه‌ویستیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای كات به‌سه‌ر بردن و ڕابوارادن درووست بێت كه‌ ئه‌وه‌ش كۆتاییه‌كه‌ی به‌ دڵشكانی هه‌ردولا كۆتایی دێت, ئه‌گه‌ر چی له‌م ڕۆژه‌دا كه‌ پێی ده‌گوترێت ڕۆژی خۆشه‌ویستی ده‌بینین عاشقه‌ درۆزنه‌كان واته‌ ئه‌و عاشقانه‌ی داهاتوویان به‌ دابڕان و چه‌ندین ناخۆشی دیكه‌ كۆتایی دێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنچینه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان له‌سه‌ر درۆ شتی ڕووكه‌شی درووست كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌رزوو ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ تووشی پووكانه‌وه‌ ده‌بێت به‌ڵام بۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندنی خۆیان هه‌ڵده‌ستن له‌م ڕۆژه‌دا به‌ پێشكه‌شكردنی گوڵ و دیاری چه‌ندین قسه‌ی بریق وباقی دیكه‌ كه‌ كۆتایی ئه‌و قسانه‌ هه‌مووی ده‌بێته‌ لێك دابران و هیچی دیكه‌…
به‌ڵام عاشقه‌ ڕاسته‌قینه‌كان گاڵته‌یان به‌م ڕۆژه‌ دێت چوونكه‌ له‌لای ئه‌وانه‌ بنچینه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیبی ڕاستگۆیانه‌ درووست بووه‌ كه‌ هه‌تاوه‌كو مردن په‌یمان به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان ڕاستگۆو بن و هیچ كاتێك خیانه‌ت له‌یه‌كتری نه‌كه‌ن و له‌ ده‌رئه‌نجامیشدا به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ پاكه‌یان كه‌ درووستیان كردوه‌ له‌ كۆتاییه‌كه‌یشیدا ده‌بنه‌ خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و ئیتر هه‌موو ڕۆژێكیان به‌خۆشه‌ویستی و گوڵ و دیاری چه‌ندین قسه‌ی خۆشه‌ویستانه‌ ده‌ڕازێننه‌وه‌ بۆ یه‌كتر كه‌ ئیتر پێویستیان به‌هیچ ڕۆژێكی دیاری كراو نابێت بۆ خۆشه‌ویستی به‌ڵكو ئه‌وانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو ڕۆژێكیان به‌خۆشه‌ویستی به‌ڕێ ده‌كه‌ن.