فەلسەفە چی لە پەتای كۆرۆنا دەوێت؟ زۆر شت -13- … ئازاد حەمە

بەشی سیانزەهەم

پووختە: قەڵەمرەویی شرۆڤەكاریییەكانی فەلسەفە نە شوێنی بایۆلۆجی دەگرنەوە نە كاریان ئاڕاستەكردنی تاقیگە پزیشكی و تەندروستییەكانە. فەلسەفە كە كارگەی بەرهەمهێنانی واتا و شیكاریی ڕەخنەییە تێگەیشتنەكانی لە یەك پانتاییدا قەتیسناكرێن. ئەو كاتەی درمێك دەردەكەوێت فەلسەفە گورج دێتەگەڕ و لێكۆڵینەوە لە مەترسی و لێكەوتە كۆمەڵایەتی، تەندروستی و ژیارییەكانی ئەم درمە دەكات. ئەوكات لەوێندەرێ، لەو شوێنەی درمەكان كاران و نەخۆشیەكان سەغڵەتیەكی زۆر بۆ مرۆڤەكان دێننەسازان، فەلسەفە چرۆدەكات و خۆشی دەخزێنێتەنێو شەڕێكەوە، شەڕی تێگەیشتنە لە چیرۆكە جیاوازەكانی نەخۆشی و نەخۆشبوون، شەڕی دروستكردنی واتا تایبەت بە دیرۆكی درمەكان و ئەو هەستی جودای و ترسەی لە ساتەوەختی درمەكانا بە چركە لەدایكدەبن. بەمە فەلسەفە لەو ترسە دەكۆڵێتەوە دیرۆكی درمەكان لەبارەیانەوە هۆشداریمان دەدەنێ كە مرۆڤایەتی لەبەردەم چ مەترسیێكدایە. هەرچی شەڕی بایۆلۆجیە دەكرێت وڵاتان لەڕێگای ئەزموونگە و كارگەكانی دەرمانەوە بیكەن. ئەمەش بەپێی ئەوەی كە شەڕ لەگەڵ پەتای كۆرۆنا بۆ هەندێك شەڕێكی بایۆلۆجیە، بۆ چەندانی تریش شەڕێكی جەستەییە لەپێناو مانەوە. لەم حاڵەتەدا فەلسەفەی سیاسی جیهانگیریش، كە لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی تەندروستی و ئابووری دژواردایە، شەڕی سیاسییەكان لە شەڕی بازرگانی دەرمان و بەرهەمهێنانی پێداویستییە تەندروستییەکان پووختدەكاتەوە.
لە میانەی ئەم بەشەدا سەرنجدەخەینەسەر ئەوەی، پەتای كۆرۆنا چارەنووسێكی بەدفەڕی هاوبەشی بۆ سازاندین، فڕێیداینە ناو خراپەیەكی چڕەوە، خراپەیەك كرۆكی خۆی لە بێ ڕەهەندیدا دەدۆزێتەوە و وانەی تاریكیمان پێدەڵێتەوە و درزیش دەخاتە “نێوان مردنی سروشتی و نا-سروشتییەوە”، چونكە “بەشێكی زۆر لەوانەی مردن گورج نێژران و فریای ئەوەش نەكەوتن شتێك بڵێن”. بەمە ڕێوڕەسمی ناشتن لەگەڵ كۆڤید -19 گۆڕانێ زۆری هاتەسەر و لێرەوە مرۆڤەكان دەستبەرداری ئەو نەریتە بوون پێشتر بۆ مردووەكانیان دەكرد. بەدڵنیاییەوە ڕوونكردنەوەی ئەو لێڵیەش بەرباسدەخەین كە پەتاكە دەریخست چەند جەستەمان شایانی ئەو هەموو پیرۆزییە نەبوو تێۆرییەكانی جەستە جاڕیان بۆدا.

جیهانێكی بەپەتاكراو

“جیهانێكی بەپەتاكرا “( A pandemized world) پێماندەڵێت، پەتای كۆرۆنا كاری خۆی لەناو جەستەیەك ئەنجامدەدات و دواتر بەرەو جەستە و جێیەكی تر دەڕوات و كاری فەلسەفەش بەدواچوون و تێڕامانە لەوەی پەتاكە كردویەتی. واتە فەلسەفە ئیش لەسەر پاشماوەكانی پەتاکە دەكات. پاشماوەكانیش (ناساغبوون، هەناسەسواری، ئازار، ترس لە مردن، مەرگ) هەمان پاشماوەی پەتاكانی ترە بە نەختێك تایبەتمەندییەوە. كەوابێت، تەقەلای ڕاڤەكاران بۆپەنجەخستنەسەر ستەمی پەتای كۆرۆنا لە بوارە جیاوازەكان كارێكی زۆر و بەردەوامی دەوێت و خستنەڕووی نیگەرانیەكانیشی تا ئەو دەمەی پەتاكە دەچێتە قۆناغی پۆست كۆرۆنا ڤایرۆس(Post-Coronavirus)ەوە، واتە پاش تێپەڕاندنی ئێستای و بوونی بە بەشێك لە یادەوەریەكانمان، هەر لە چوارچێوەی قسەكردنێكی ئێستاییدا دەمێنێتەوە. هەركە پەتاكەش ئێستای خۆی تێپەڕاند ئاخافتن لە جۆری ڕاچڵەكاندنی هزری نوێ و كەم وێنە دێنەكایەوە. یەک لەو پرسیارانەی روناكبیرانی ئەوروپایی لەنێو ئەو نووسینانەی لە ئێستادا تایبەت بەم پەتایە دەینووسن ئەوەیە كە ئایا هاریكاری(Solidarity) بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا چارەسەرە؟ یان گەڕانەوە بۆ هێزە دەرەكییەكان (خوا) ؟ لێرەوە دەبینین جارێکیتر كۆتای مرۆڤایەتی و خراپی مرۆڤ بووەتەوە بە باسی فەلسەفە. پەتای كۆرۆنا تەنیا باسێك نییە بۆ قسەكردن لە قەیرانی تەندروستی، بەڵكو باسێكیشە بۆ قسە لە مرۆڤ كە سەرووی هەموو شتێك نییە و خودی پەتای كۆرۆناش سەلماندی پرسیاری تەندروستی پرسیارێكی نەتەوەییە نەك سەرووی نەتەوەیی یان ئەودیو نەتەوەیی(واتە هەر وڵاتە و سەرقاڵی کەرتی تەندروستی خۆیەتی).وەكیتریش، ئەزموونكردنی ئەم ڤایرۆسە ئەزموونكردنێكی بێوێنەیە. ئەزمونكردنی شتێكە کە پێشتر بەمجۆرە ئەزموونەكراوە. ئەزموونكردنەكە زۆر جیهانییە و پێشماندەڵێت پەتای كۆرۆنا تەماشاكردنی بۆ جەستە، مەرگ و ژیانیش گۆڕی. مەرگ ئێستا لە جاران زۆرتر دەبیسترێت. ژیانیش، لە ترسی پەتاكە كە مانای مەرگی لەخۆیدا بەرجەستەكردووە، لە جاران زێدەتر دلۆڤاندەكرێت. ئیدی لە هەنووكەدا بۆ هەمووان گرنگە بزانین گەڕانەوە بۆ ژیانی پێشوومان شیاوە؟ گەر گەڕاینەوە حورمەت لە كاتەكانمان، لە پێكەوبوون، هاوڕێیەتی و ژیانی كۆمەڵایەتیمان دەگرین؟ ئەدی جۆر(species)ی مرۆڤ لە پاشەكشەدا نییە؟ كاتی ئەوە نەهاتووە باس لە كۆتای مرۆڤ بكرێت، ئەو تێزەی فەلسەفە پێیئاشنایە؟ یان بە پێچەوانەوە پێویستمان بە پاراستنی بوونی مرۆییمانە، بە جۆر و چەشنی مرۆڤ، بە ئاكاری بەردەوامبوون و بەرەنگاربوونەوە؟ لێرە هەر هێندە دەڵێین گەر پەتی ئەم پەتایەش بپسێت بەپێی ئەوەی ژیان بەردەوامە پەتای تر بەڕێوەیە. هەر لێرە جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بكەین، بیرمەندی ئیتالی سێرجیو بێنڤێنوتو(Sergio Benvenuto ) هێما بۆ ئەوە دەكات، بەشێكی زۆر لە سیاستكار، فەیلەسوف، بیریارانی مورال و ڕۆژنامەكاران لە ئیتالیا بۆ ئەوە دەچن “ئەم درمە دەرفەتێكە لەبەردەم باشتركردنی خودیخۆمان!” باشە تۆ بڵێیت ئەوە بێتەدی؟ بڵاوبوونەوەی پەتا قەدەری داهاتوومان نەبێت؟ زوو زوو ئەم جۆرە میوانە خۆی بە ئەستێرەكەمانا نەكات؟ چاترە دانبەوەشدا بهێنین كە خراپی سێستەمی خواردن، بێباكیمان بەرامبەر بە ژینگە، كوشتنی ناوچە سەوزەكان و بەهەدەربردنی وزەكانی ناو سروشت دەستیان لە تێكدانی بەڵانسی گەردوون و سروشت بینی و لەوسەریشەوە كردمانی بە هاوسێی پەتاكان. هاتنی ئەم پەتایە هۆكار بوو بۆ دەرخستنی بێباكییەكانی دەسەڵات لەناو گرنگترین كەرتی خزمەتگوزاری كە تەندروستییە. لێرەوە هەڵدراینە ناو جیهانێكی بەپەتاكراوەوە كە دژە ڕەهەندە و لە جەستە و جێیەكیش ئۆقرەناگرێت.

پەتای كۆرۆنا چی لە فەلسەفە دەوێت؟ هیچ

پەتای كۆرۆنا چی لە فەلسەفە دەوێت؟ ئەڵبەتە هیچ(Nothing) . سەرەتا بابزانین هیچ چی دەگەیێنێت. هیچ لێرە ئامادەنەبوون( Absence) ، نەبوونی شتێك (Something) دەگەیێنێت. لەو جێیگەیەی هیچ هەیە نا-هیچ یان (شتێك) بوونی نییە. كە قسەش بێتەسەر جێگا یان(جێگا و هیچ) كەوابێت هیچ پێویستی بە دۆزینەوەیە. كە هیچ هەبوو نا-هیچ بوونی نییە. بەمە جێگای هیچ بە هیچ پڕدەكرێتەوە كە ئەوەش بۆشایی (بەتاڵی)یە. لەو شوێنەی هیچ هەیە (شتێك) بوونی نییە. پێچەوانەكەشی ڕاستە. واتە كە شتێك هەبوو هیچ نا-ئامادەیە. بوونی شتێك نەبوونی هیچە و بوونی پێوانەشە. پێوانەی ئەوەی كە هەیە، هەیە واتە هیچ نا-ئامادەیە، شتێك لە بوون یان لە ئامادەبوون دایە، لێ بەم واتایە(هیچ و شتێك) لەتەك یەكدا لە ڕووبەڕووبوونەوەدان. چۆن؟ كاتێك لێمان دەپرسن خەریكی چیت؟ دەڵێین هیچ. ئەم هیچە هیچێكی بێ ناواخن نییە، چونكە لەوێدا من ئامادەم. ئامادەبوون دەشێت لەخۆیدا شتێك بێت. خۆ هیچیش دەمانباتەوە ناو گفتوگۆی نەبوون، واتە شتێك بوونی نییە. كە هیچ هەبوو بوونی مانا و بەها دەكەوێتە ژێرپرسیارەوە.
سەرباری ئەوە، هیچ لێرە بە مانای سفر (Zero)یش دێت. لەو جێگایەی هیچ هەیە خاڵێك هەیە، لێ كەس (Nobody) بوونی نییە و ناچیزە و نابودییش زێد بەخۆی دەگرێت و شەڕی نێوان بوون و نەبوون، ئامادەبوون و نا-ئامادەبوونیش هەر لەوێندەرێ دەستپێدەكات. هیچ لێرە لە مێژووی سفر (0) یان (Zero) ، لەو هیچیەتی (Nothingness)یە نزیكماندەكاتەوە پرسیارە لەسەر بەها. لەناو هیچیەتیشدا ترسێك بوونی هەیە کە ترسە لە بەتاڵی (بۆشایی). دژەمانای بەتاڵی كە پڕییە شوێنێكە بۆ دەركەوتنی نا-بۆشایی، بەڵام بیرماننەچێت ئەوە سفر بوو بیركردنەوەی ماتماتیكی بە وشەی “ناكۆتا” گەیاند و سفریشی خستەناو ژمارە ڕاستەقینەكانەوە. ئەی ئەگەر پرسیارەكە قڵپبكەینەوە چی روودەدات؟ واتە كە بمانەوێت بڵێین فەلسەفە چی لە پەتای كۆرۆنا دەوێت؟ ئەڵبەتە دەڵێین زۆرێك(too much) . باشە بۆ فەلسەفە زۆری لە كۆرۆناڤایرۆس دەوێت؟ چونكە ئەو دەمەی فەلسەفە گەڕان لەناو كۆرۆناڤایرۆسدا دەكات زۆرێك شت لەوێ دەدۆزێتەوە: مەرگ، جەستە، ناشتنی لاشەی تووشبوو دوور لە خەڵك، سیاسەت و بایۆلۆژی، بەسیاسەتكردنی پزیشكی، دیستانسی كۆمەڵایەتی كە ئەوەش سۆزی تەوقەكردن یان ویستی سێكسكردن، باوەش و ڕاموسان و….هتد بیردەخاتەوە. بەڵام هەرگیز ئەمە ئەوە ناگەیێنێت پلەی یەكترگیری نێوان كۆرۆناڤایرۆس و فەلسەفە بەهەندوەرنەگرین و كارلێكی نێوانیان بە سەرەتایەك نەزانین بۆ دروستبوونی پرسیاری نوێ و بیركردنەوەی جیاواز. كەوابێت هۆگری نێوان فەلسەفە و پەتای كۆرۆنا سەرچاوەكەی فەلسەفەیە و نائاگای ئەم پەتایەش وا بەدەست فەلسەفەوە. هەرفەلسەفەشە پێمان ئێژێت ئەم پەتایە میوانە، میوانێكی ناوەختی نادلۆڤان کە ڕۆژێک دێت بڕوات، لێ موخابن گەڕانەوەی دواتری هەمان ناو و هەمان كاردانەوەی نابێت. لە گەڕانەوەكەیدا هەمدیس بۆ فەلسەفە خۆی لە پڕكردنەوەی شوێنێك بریتیدەکات کە هیچ نییە،کە شتە، بگرە شتێكی زۆریش.

جیهان پاش پەتاكە هەمانە بە كەمێك خراپترەوە

گەورە ڕۆماننووسی فەرەنسی میشێل وێلبێك (Michel Houellebecq) لە نامەیەكدا بەناوی””جیهان پاش پەتاكە هەمانە بە كەمێك خراپترەوە “”، كە لە 4 ی ئایاری ئەم ساڵ لە سۆسیال میدیای فەرەنسی و هەندێكی زمانی تردا بڵاوبوەوە، هێما بۆ ئەوە دەكات، جیهانێكی نوێ پاش پەتاكە بوونی نییە. جیهانەكە هەمانە وەلی بە نەختێك خراپییەوە. نكوڵی لەوەش ناكات كە پەتاكە بە خەسڵەتە بێزاركەر و ترسناكەكەیەوە توانی لەوەدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت كە شوێنێك بۆ خۆی بدۆزێتەوە. ئەمە ڤایرۆسێكی جیهانییە بە هەندێك تایبەتمەندی گومڕاوە. جارجارە بكوژە و جارجارەش نەخێر. خۆشی لە ڤایرۆسە دەردئامێزەكانی تر جیادەكاتەوە و بێ كوالیتیشە. ئەوەی ئەم نووسەرە لەم نامەیە زۆر لەسەری دەوەستێت ئەوە نییە ڕۆژانە زۆرێك لە جیهان بەم ڤایرۆسە دەمرن ، کەچی نەیتوانیوە ببێتە رووداو، بەڵکو ئەوەیە ئایا كەرەنتینكردن پێویستە؟ وتنی ئەمەش دژ بە بەشێك لە هاوڕێكانیەتی كە پێیانوایە كەرەنتین هیچ شتێك ناگۆڕێت. لەڕێگای كەرەنتینەوە ئەم نووسەرە دێتەسەر شەڕێكی كۆنی نێوان فلۆبێر-نیچە. فلۆبێر پێیوایە مرۆڤ بۆئەوەی بیربكاتەوە و بنوسێت پێویستە دانیشێت. هەرچی نیچەیە لە كردەی بیركردنەوەدا گرنگی بە ڕۆشتن (پیاسە)دەدات كە بەهۆیەوە دیزاینی نووسین دادەنێت. کەوابێت بۆمان هەیە بپرسین: دانیشتن و ڕۆشتن چ مانایەكیان بۆ نووسین هەیە؟ كامیان نووسین بەرهەمدەهێنن؟ دانیشتن بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانی بیركردنەوە باشە، هەرچی ڕۆشتنە بۆ پلانسازی نووسین و چۆنیەتی نووسین. ئەم ڕۆماننووسە فەرەنسییە دانیشتن لەسەر مێز بە باش دەزانێت بۆ نووسین و پیاسەش دەكارێت ئیش بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان بكات.
بەبۆچوونی وێلبێك ئەوەی هەموو شتێك وەك خۆی نامێنێتەوە بە ڕاست نازانێت و پەتاکەش سەلماندی ئەوروپا دەوڵەمەندترین ناوچەی جیهان و پێشكەوتوترینیشی نییە. هەروەها شاردنەوەی مردن و بەدزیەوە ناشتنی مردووەكان دوور لە چاوی خەڵك یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی كاتی كۆرۆنا. تەمەنی نەخۆشەكان لەم ماوەیە گرنگی بۆ مردنەكان بینی. نەخۆشەكان بەپێی تەمەن چارەسەردەكرێن. ئەمەش نموونەیە لەسەر ئەوەی ژیانی هەمووان هەمان بەهای نییە. ئەمە ئەوەشمان وەبیردێنێتەوە كە مەرگ/ ژیان لەبەرەو پۆلینكردندایە. جیهانی دوای كەرەنتین و نەمانی قەدەغە جیهانێكی نوێ نییە هەمانە بەكەمێك خراپترەوە. لێرە وێلبێك وڕێنەی ئەوانە پووچەڵدەكاتەوە چاوەڕوانی دونیایەكی سەرلەبەر تازەن و ئیدیای بوونی جیهانێكی نوێش، پاش كۆتایهاتنی پەتاكە، بە بێ مانا وێنادەکات. باشە ئەم ڕۆماننووسە فەرەنسییە گەورەیە بۆ وادەلێت؟ خۆ زۆرێك پێیانوابوو پاش ئەم تەنگژە تەندروستییە جیهانییە دێینە سەر خوانی دونیایەكی نوێ. كەچی بۆچوونی وێلبێك پێماندەڵێت ئەمە ڕاست نییە و با بە نیازی گۆڕانە گەورەكان نەبین. بۆیە پێیوانییە كاری ئەدەبی گەورە پاش كۆتایهاتنی پەتاكە بێنەدونیاوە هەروەك چۆن پاش درمی تاعون ڕوویدا. موخابن میشێل وێلبێك ئەو بینینەمان لا بەرجەستەناكات كە تێگەیشتنی مەرگ لە “جیهانێكی بە پەتاكراودا” مەغزای نوێ وەردەگرێت. بەڵێ مەرگ هەر وەك مەرگ دەمێنێتەوە لێ مانای تر، جیا، دەدرێتەپاڵی. كاتێك لە دەستپێكی ئەم باسەپرسیمان: فەلسەفە چی لە كۆرۆناڤایرۆس دەوێت؟ وتمان زۆر شت، لەو زۆر شتە تەقەلاكانی فەلسەفەمان مەبەستبوو بۆ ڕاڤەكردن و خستنەژێرپرسیاری مەرگ، ئازارچەشتن بەدەم مەرگەوە، لەدەستدانی یەكتر، دابڕان لەژێر زەبری قەدەغەی هاتووچۆ. بەدڵنیاییەوە بابەتی مەرگ كاریگەرترین ئاماژەی ناو ئەم پەتایە بوو. هەموو ڕۆژانە ئەوە دەبینین كە، لەناو پەتای كۆرۆنا دا خۆیەكسانكردنێك بە مەرگ هەیە. كۆرۆنا كە ناوە بۆ ڤایرۆسێكی كوشندە لە درمەوە بووە پەتا، پەتایەكی ترسناكی زوو مەرگهێنەر. مەرگهێنەریە كتوپڕییەكەی، ئەوەی لە هەر كوێبین دووچاریدەبین ، وای لەم پەتا سامناكە كردوە جێی باسی هەموان بێت و قسەش لەسەر لێكەوتەكانی لە هەڵكشاندابێت. مەرگ هەر هەیە و هەبووە، كۆرۆناڤایرۆس بەكاربردنی ناوی مەرگی خێراتركرد. كۆرۆنا ناوی ڕاستەوخۆی مەرگی پەردەپۆشكرد و خۆی كردە هۆكاری مەرگەكان. مەرگەكان ،ئەمئێستا، بە تونێلی كۆرۆناڤایرۆس دا تێدەپەڕن. ئەوە كۆرۆناڤایرۆس بوو ترسی هێنا، ترسێكی گەردووناوی، كە ئەوەش لەگەڵ واتای شڵەژان كەوتەگەڕ تا هێشتا دروستکات (ئەوەی هەنووكە نەهاتۆتەسازان). بەمجۆرە كۆرۆناڤایرۆس لەژێر سێبەری مەرگ سیاسەتی ترسی نوێكردەوە و جەستەی مردوو و جەستەی زیندووشی لێكدابڕان. جەستەی مرۆڤێكی مردوو بە كۆرۆناڤایرۆس جەستەیەكی نائازاد، گەمارۆدراو و بە یاسایكراوە. جەستەی مردوو كە كۆرۆنا چووەتە ناویەوە جەستەیەكی بێ لایەن نییە و مەترسیداریشە. هەرچی جەستەی زیندووە جەستەیەكە لە دەرەوەی یاسا. جەستەیەك لە رووداوی ئۆتۆمۆبیل فەوتدەكات (دەمرێت) هەمان ئەو جەستەیە نییە كۆرۆناڤایرۆس فەوتیدەكات. وەكیتر، “ڤایرۆسی ناوبراو گەواهییە لەسەر مردن بەجۆرێكی ناسروشتی. ڤایرۆسەكە دیوارێكی خستۆتە نێوان مەرگی سروشتی و مەرگی ناسروشتییەوە” (Jörn Etzold).

مرۆڤایەتی لەبەردەم تەنیای بووناوی و چەپاندنی مردن دا

فێمینیستی بیرمەند و واتاناسی(semiotician)فەرەنسی ژولیا كریستێڤا (Julia Kristeva)لە لێدوانێك، كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ماوەیەك بەر لەئێستا لەتەكیا ئەنجامدراوە، گوزارە لەوەدەکات كاتی هاتووە باس لەوە بکەین ئەوروپا لە هەموو شتێكا بەرەو فەشل ملدەنێت، بەتایبەت لە بواری بایەخپێدانی تەندروستیدا. سەرەتا ڤایرۆسەكە وەك مێتافۆرێك دەستیپێكرد دواتر لەناو ژیانمان خۆی بەرجەستەكرد. بەقەولی ئەم خانمە فەیلەسوفە هەر ئەم دەمووەختە پەتاوییەش هەڵیداینە ناو فێربوونی سێ وانەشەوە: تێكنەلۆژیا توانی تەنیایی بووناوی ڕادیكالمان زیادبكات، پێویستمان بەوەیە هەستی سنورداركردنمان بگەڕێنینەوە، ئەوەش كە چۆن كەوتینە چەپاندنی مردنەكانمان.
ئەم خانمە بیرمەندە ئەوەش ڕووندەكاتەوە كە تێڕامان لە تاك و كۆمەڵگە لە كاتی پەتاكە چرۆیەكی زۆری دەركرد: بیركردنەوە لە ژیانی ئێستای ئەوروپاییەكان، لە خودی بیركردنەوە كە چەند ئەوروپاییەكان لە بیركردنەوە سەركەوتوون. بۆ ئەم بیرمەندە ئەم پەتایە ئەوەشی نیشاندا ئەوروپا نەك تەنیا دیدگای سیاسی ڕوون و توانای بیركردنەوەی لە كولتوورە مەزنەكەی خۆی نییە بگرە لە بواری بایەخپێدانی تەندروستیشدا شكستخواردووە. ئەوروپا لە مێتافۆری ڤایرۆسەوە چووە قۆناغی ڤایرۆسێكی ڕاستەقینەی گومانلێنەكراو. بۆ كریستێڤا ئەمە كێشەیە. بەلاشیەوە مەبەستە لەوە حاڵیبین مرۆڤی ئێستای ئەوروپای، كە مرۆڤێكی بەجیهانیكراوە، تایبەتمەندییەكانی لە سێ لایەندا خۆیچڕدەکاتەوە: تەنیایی وەك تەنیایی ئەزمووندەكات، تەحەمولی سنورداركردنەكان ناگرێت، كارلەسەر چەپاندنی مردنەكان دەكات. بەواتایەكی تر، لاوازی مرۆڤی هاوچەرخ لەبەردەم تەنیایی، كە لەكاتی كەرەنتینكردنەكە دەركەوت، جێگای پرسیارە و پەتاكەش وایلێكردین جگەلە تەنیایی ڕووبەڕووی دوو كێشەی تر ببینەوە: سنورداركردن و مردنەكان. بۆ هەمووان ڕوونە كە مەرگ بەشێكە لە ژیانمان، لەناومانایە، لێ نزیكبوونەوە لەمەرگهێنەر شتێكی تۆقێنەر و بێزاركەرە (لێرە دەشێت ڤایرۆسەكە بێت). باشە بابزانین پەتاكە لە تێگەیشتنی ئەم فێمینیستە بەڕەچەڵەك بولگارییە بۆچوونمان بۆ شتەكان دەگۆڕێت؟ پێیوایە بەڵێ دەیگۆڕێت. پەیوەندی خێزانی دەگۆڕێت، كە بریتییە لە پەیوەندی نێوان باوك و دایك و مناڵەكان. تەنانەت بۆچوونمان بۆ بەرخۆری (consumerism) یش(زێدەڕۆی لە بەكاربردن) دەگۆرێت. بەلایەوە گرنگە بكارێت بیركردنەوەمان بۆ چێژ و سێكسیش بگۆڕێت. لە ئەزموونی خودی خۆشیەوە بۆ ئەوە دەچێت كە سێ جەنگ لە ژیانا ژیاوە(جەنگی جیهان دوو، جەنگ سارد، جەنگی ڤایرۆس) كە هەمووشیان فێری خۆڕاگریان كردووە. ئەم خۆڕاگرییە توانجیشە لە لاوازی هەندێك كەس لەبەردەم كەرەنتین و ئەو تەنیاییەی كەرەنتین دروستیدەكات. لای ئەم كەرەنتین شتێكی ئاشكراكرد كە پێشتر هەبوو ئەوەش تەنیاییە كە هیچ شتێك پڕیناكاتەوە بەو شاشانەش كە لەبەردەستماندایە.
گەر تەماشای دیوێكی تری بینینەكانی كریستێڤا بكەین دەبینین گۆڕینی ڕەوش(دۆخ) بە یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی پەتای كۆرۆنا دەناسێنێت كە ڕەوشی ژیان، نەریتی پێكەوەبوون، سێكسكردن، هاوڕێیەتی و ئاهەنگەكانمان دەگرێتەوە. هەریەك لەوانەش كە ناواخنی خۆیانیان هەیە دەكارن لە ڕەوشێكی نۆرمالەوە ببنە ڕەوشێكی نانۆرمال. ئەمەش وایكرد لە ئاكامی گۆڕانی ڕەوشەكانەوە لە بارێكی سروشتیەوە بەرەو بارێكی ڕیزپەڕ هەنگاوبنێین. گەر ئەمەش پەسەندكراوە یان نەخێر هەر ئەوەیە کە ئێستایا بوونی هەیە. ئەمەش بەبۆچوونی ئێمە پەیوەندی بەوەوەیە کە شار شاری جاران نییە. كەسەكانی ناو شار و شوێنە گشتییەكان ترسنۆكن. بوێری لەبەردەم ترسنۆكیدا بە مەرگ كۆتای دێت. بوێر لە مەرگەوە نزیكە و هەرچی ترسنۆكە لە مانەوە لە ژیانەوە. بوێر دەچێتە دەرەوە و ترسنۆك لە ماڵەوە دەبێت، لێ بوێر لە كەناری مەرگە و ترسنۆكیش لەناو دڵی ژیانە. كۆڤید -19 جۆرە سەیركردنێكی لەناو خەڵك گشتیكرد كە گشت ئەم ڕێكاریی و ڕێنوماییانەی قەدەغە بۆ ئەوەیە تەندروست بین. تەندروستبوون بە قەدەغەبوونەوە بەسترایەوە. لەم بارەدا قەدەغە ژیان دێنێت نەك ئازادی. ژیانی بێ ئازادی، كە ژیانێكی تەندروستە، ژیانی سەردەمی پەتای كۆرۆنایە. قەدەغە وشە قێزەوەنەكە لەگەڵ پەتای كۆرۆنا شیرین بوو.
سەرباری وتنەكانی كریستێڤا ئەوەش دەڵێین، دوژمنەكەمان، ئاگامبێن وتەنی، نادیارە. نادیارییەكەی زۆربەی شتەكانی تریشی لە ژیانمانا نادیاركرد، كاتی ئاشتی و كاتی شەڕی بەیەکترتێكەڵکرد. دیستانسە كۆمەڵایەتیكە ژیانمانی بێ بەهاكرد، خۆی وەك جێگرەوەی سۆز، هاوڕێیەتی ، ئاهەنگ و خۆشیەكان نیشاندەدات و خستیشمانیە ناو پارادۆكسی نوێوە. نازانین چی لە تەنیایمان بكەین، چۆن هاوڕێیەتیەكانمان ئاڕاستەبكەین، بەپێی ئەوەی كاتەكانمان بریتین لە زۆركاتی نازانین چۆن چێژ لە كاتی زیاد وەربگرین. كات زۆرە، لێ فێربوون و پەروەردە بەرەو سواوی دەچێت. پرسی جێندەر دادەتەپێت و فێمینیزمیش چاوپۆشی لە بێدادییە جێندەرییەكانی ساتەوەختی كەرەنتین دەكات. ئەمەش تەنیا لەبەرئەوەی چالاكیە كولتوورییەكان دڵیان لە لێدانوەستاوە، یەكتربینین ئاوا بووە و پێكەوەبوون چرۆدەرناكات. ئاڤیتال رۆنێل (Avital Ronell ) وتەنی: سڵاوی ئەمڕۆ ئێوارە لە پەنجەرەوە لەیەکتری دەکەین.

ڕەوشی ناشتن لە سەردەمی كۆرۆنا دا

شرۆڤەی ڕەوشی ناشتنی مردووان بە پەتای كۆرۆنا لە داهاتوو هەوێنی چەندین چیرۆك و فیلمی سینەمای دەبێت. تاكە پاساو بۆ ڕەوشەكە ترسناكی پەتاكەیە، لێكەوتە دەروونی و ڕۆحییەكانی ناشتنەكەش هەر ئەو چیرۆك و فیلمانە دەكارن لە زەینماندا بیسازێنن كە زیندووەكانی پاش دەمی كۆرۆنا ڕۆڵی تیادەگێڕن. ڕەوشی ناشتنەكە شكۆداری جەستەی لەكەداركرد. تێۆرییەكانی جەستە پێویستە لەبەر ڕۆشنای پەتای كۆرۆنا و گێڕانەوەكانی مردنی سەردەمی كۆرۆنا بەخۆیانا بچنەوە. مەینەتی مردنەكان و جۆری ناشتنیان بەپێی جوگرافیاكانی بڵاوبوونەوە و كاریگەرییەكانی پەتاكە جیاوازن. جەستەكان، لەو وڵاتانەی مردوو بە كۆرۆنایان زۆربوو، پێش ئاوابوونیان فریای زۆر شت نەكەوتن مەگەر تەنیا سڵاوێكی دیگیتاڵانە نەبێت. جەستەم، ئەم گوزارشتە پاش تێپەڕاندنی كۆرۆناڤایرۆس، هەڵوێستی تێۆری جیا بەرهەمدێنێت. جەستە كە هەنووكە كەوتۆتە بندەستی قەڵەمرەوی پەتای كۆرۆناوە نەریتی ناشتن و خەمخواردن بۆ مردووانی سەرلەبەر گۆڕی. لە ساتەوەختی پەتاكەش ئاگامبێن پێیوتین چەند بە شێوازێكی ناشرین مامەڵە لەتەك تەرمی مردووەكان دەكرێت و دوور لە ئازیزانیان بێباكانە دەنێژرێن. ئەم مامەڵەیەی ئێستا لەتەك جەستەدا دەكرێت لە ئەنتیگۆن (Antigone )ەوە، لە یۆنانی كۆنەوە، بەو جۆرە نەكراوە. پاش ژاك لاكانیش بەشێكی زۆر لە پزیشكە دەروونییەكان شیكاریان بۆ دیاردەی ئەنتیگۆن لە شارستانی ڕۆژئاوا كرد، بەڵام ئەنتیگۆن لە دەمی كۆرۆنادا بووە بابەت. نەریتی ناشتنی مردووان بە پەتای كۆرۆنا گفتوگۆی لەسەر ئەنتیگۆن نوێكردەوە. پەتاكە وایكرد لەبەر بەرژەوەندی تەندروستی گشتی نەریتی مردوو ناشتن سەرلەبەربگۆڕێت. ئەمە بەرەو جۆرە شێوازێك لە پرسیاری هزرییمان دەبات كە بەمشێوەیەیە: ئەنتیگۆن بەردەوامە؟ شارستانی پۆست مۆدێرن لەسەر دەستی پەتای كۆرۆنا نەریتی ناشتن لەسەر ڕەوتی ئەنتیگۆن پیادەدەكات؟ لە ڕێگای ئەم پرسیارانەوە بەوەش دەگەین كە مردن لە سەدەی 21 وەك مردن نییە لە پێشتر. ئەنتیگۆنی ئەمڕۆ، سەردەمی كۆرۆنا، ئەنتیگۆنێكی پۆستمۆدێرنانەیە. دۆزی مردن و ناشتنی مردووەكان لە كاتی پەتای كۆرۆنا خەماویین. كەمترین كەس بۆی هەیە لە ڕێوڕەسمی ناشتنەكە بەشداربێت، ئەوانیتر دەتوانن لەڕێگای سۆسیال میدیاوە بەشداری لە ناشتنەكە بكەن و كەسیش بۆی نییە دەستكاری كەلوپەل و پێویستییەكانی مردووەكە بكات.
شرۆڤەی ڕەوشی ناشتن گفتوگۆی كۆرۆنا و مردن زەقدەكاتەوە. ڕەنگە نووسەرێكی وەك نێستۆر براونشتاین (Néstor Braunstein) چاكتر گوزارەی لێكردبێت كاتێك دەپرسێت لە كاتی پەتادا چی لە جەستەی مردووەكان بكەین؟ ئایا ئەم جەستانە ترسناكن هەروەك ئەو شتەی نەخۆشخەرە(ئەو شتەی دەردی كوشندە دروستدەكات)؟ چەندێك كات پێویستە لەنێوان مردن و ناشتن و یان سوتاندندا تێپەڕێت؟ ئەی چی لە كەل و پەل و شتی تایبەتی ئەو كەسانە بكەین؟ براونشتاین ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە بەهۆكاری سامناكی پەتاكە و ترسیش لە تەشەنەسەندن وایلێهات ناشتن بەجۆرێكی نۆرمال پشتگوێخرێت و سندوقی تایبەت بە ناشتنی مردووەكانیش بەكارنەبرێت. گشت ئەم پرۆسەیەش، لەژێر كاریگەری تێگەیشتنێكی ژۆرژ باتای (Georges Bataille)، ناودەنێت “قێزەوەنكردنی مەرگ بەناوی ژیانەوە”.
لەم بارەیەشەوە دەچینە سەر لێدوانێكی بیرمەندی كامێرۆنی ئاشیل مبێمبی (Achille Mbembe) تایبەت بە توانای ئەم پەتایە لە “دێمۆكراتیزەكردنی هێزی كوشتن” یان مراندن. ناوبراو وایدەبینێت گۆشەگیری كۆمەڵایەتی، تەنیایی یان كەرەنتین، تاڕادەیەك دەكارێت لە مەرگ دوورمانبخاتەوە یان مەرگ دوابخات، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە پەتای كۆرۆنا هێزی كوشتنی دێمۆكراتیزەكرد. پێشیوایە پەتاكە فۆڕمی ئەو بیركردنەوەیەی گۆڕی كە چۆن لەبارەی جەستەی خۆمان و ئایندەمان بیربكەینەوە. پەتاکە ئەو تێگەیشتنەشی تیابەرجەستەکردین كە لە ماڵەكانمان دەچینەدەرەوە خۆمان تووشی ڤایرۆسەكە دەكەین یان خەڵك تووشدەكەین. بۆیە ئێستا جەستەی هەمووان دەسەڵاتی كوشتنی هەیە. هەر ئەم پەتایە ئەوەشمان پێدەڵێت كە تەنیای و نەچوونە دەرەوە تاكە فۆڕمی ڕێكخستنی ئەم دەسەڵاتەن. بەپێی تێۆری(necropolitics)ی ئەم بیرمەندە بێت ڤایرۆسەكە بە یەكسانی هەموو دووچارناكات. لاوان لە ڤایرۆسەكە دەربازدەكرێن و لێدەگەڕێن بەساڵاچووان بمرن. ئەوەی لێرە بڕیاردەرە ئابووری یان سیاسەتێكی ئابوورییە كە بڕیار لە ژیان و مەرگی تاكەكان دەدات. ئەمەش لەبەرئەوەی، سێستەمی سەرمایەداری خۆی لەسەر دابەشكردنی ناهاوتایانەی مەرگ و ژیان بونیاددەنێت. ئەم لۆژیكی قووربانیدانەش شوێنەكەی وا لەناو دڵی نیولێبرالیزم دا. هەر ئەم ڕوناكبیرە كامێرۆنیە لە بابەتێكی تر بەناوی””مافی گەردوونای هەناسەدان””پێیوایە زۆرترین كاریگەریی ئەم ڤایرۆسە لەسەر هەناسەدانمانە نەك شوێنێكی تر. ئەم كێشەیە بۆ حكومەتەكانیش جێیباسە كە كێ توانای هەناسەدانی باشترە ئەو كەسە بپارێزرێت. بەواتایەكیتر، گشت پەتاكان، بە كۆڤید -19 شەوە، شەڕیانە لەسەر ئەوەی چۆن هەناسە بەرن. ئەو دەمەش هەناسە دەبرێت ناشتن دێت، ناشتنی سەردەمی پەتای کۆرۆنا، کە ناشتنێکی بێباکانە و ئەنتیگۆنانەیە.

—————————————————–

ژێردەر: بۆ بابەتەكانی: یەكەم: براونشتاین “گەڕانەوە بۆ ئەنتیگۆن: ڕێوڕەسمی ناشتن لەكانی پەتاكەدا” بڕوانە http://www.journal-psychoanalysis.eu/the-return-of-antigone-burial-rites-in-pandemic-times/، دووەم: كریستێڤا” مرۆڤایەتی و سەرلەنوێدۆزینەوەی تەنیایی بووناوی و نەمریی” بڕوانەhttp://www.journal-psychoanalysis.eu/humanity-is-rediscovering-existential-solitude-the-meaning-of-limits-and-mortality/، سێهەم: مبێمەبی”پەتاكە هێزی كوشتنی دێمۆكراتیزەكرد’ http://www.journal-psychoanalysis.eu/the-pandemic-democratizes-the-power-to-kill-an-intyerview/، چوارەم: وێلبێك “جیهان پاش پەتاكە هەمانە بە كەمێك خراپترەوە’ https://tass.ru/obschestvo/8405773 https://www.franceinter.fr/emissions/lettres-d-interieur/lettres-d-interieur-04-mai-2020
-تیۆری (necropolitics) كاركردەی هزری ئاشیل مبێمبیە. بەپێی ئەم تێۆرییەیە دەسەڵاتی سیاسی و كۆمەڵایەتی بڕیار لەسەر (ژیان و مەرگ)ی خەڵك دەدات. ناوبراو لێرە لەژێركاریگەری “تێۆری بایۆپۆلیتیك” و “مافی شمشێر”ی فوكۆدایە.

ماویەتی…………




به‌رهه‌می ئیكۆلۆژی یان جینته‌كنه‌لۆژی؟! … سه‌لام عه‌بدوڵڵا

راسته‌ ته‌ماته‌كه‌ بێ تامه‌؟!

بلانكی وتی: (كێ ئاسنی هه‌بێت، نانیشی ده‌بێت). ئێمه‌ به‌زیاده‌وه‌ ئاسن و نانمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئاسنه‌كه‌مان زۆر بۆ پیشه‌سازی چه‌ك به‌كاردێت و نانه‌كه‌مان ژه‌هراوی ده‌كرێ، بۆیه‌ بۆچوونه‌كه‌ی(كارڵ لیبنشت)سوارتره‌: (زانست ده‌سه‌ڵاته‌، ده‌سه‌ڵاتیش زانست). لێره‌شدا زانستمان له‌باره‌ی مه‌ترسی بواری جینته‌كنه‌لۆژی و مادده‌ی له‌ناوبردنی گژوگیاو مه‌لوموره‌ زیانبه‌خشه‌كان وكارتێكردنه‌كانیان له‌سه‌ر خۆراك و ته‌ندرووستی و ژینگه‌ زۆر نزمه‌، بۆیه‌ به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی له‌به‌رده‌میان راوه‌ستاوین و ئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌ قازانج ده‌كات، كۆمه‌ڵێ ده‌ڵڵاڵ، نه‌وكه‌ر، جانباو و كۆمپانیا بانناسیوناله‌كانه‌.
هه‌موومان وه‌ك هاوڵاتی وا راهاتووین ئه‌وه‌ی له‌ بازاڕ هه‌یه‌ ده‌یكڕین و ده‌یخۆین به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین خۆراكه‌كان چۆن به‌رهه‌مهاتوون و چیان تێدایه‌ و چ ماده‌یه‌كی كیمیاوی و ژه‌هرێك له‌كاتی رواندن بۆ له‌ناوبردنی گژوگیا مه‌لوموری زیانبه‌خش به‌كارهاتووه‌. ئێمه‌ هێشتا پرسیاری خۆراكی جینات گۆڕاو و كارتێكردنی به‌سه‌ر ته‌ندرووستیمان نه‌كردووه‌. به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا گوێمان له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناك ده‌بێ. ئێستا پرسیاری: ئه‌زانی ته‌ماته‌كه‌ بێ تامه‌…ئه‌زانی ماسی هاورده‌ و ماسی حه‌وزه‌كان تامی ماسی رووباری ئه‌ڵوه‌ن ناده‌ن!
Jaques Diouf(سه‌رۆكی رێكخراوی خۆراكی جیهانی)وه‌ك هاوپشتییه‌ك له‌گه‌ل یه‌ك ملیارد مرۆڤی برسی و هه‌ژار بۆ ماوه‌ی رۆژێك له‌ خواردن مانیگرت و 500زانای كشتوكاڵ له‌ لووتكه‌ی جیهانی رێكخراوی ناوبراو دژ به‌ جینته‌كنه‌لۆژی وه‌ك چاره‌سه‌رێك پێشنیاری(گه‌شه‌پێكردنی كشوكاڵی بیولۆژی)یان كرد. دوا هه‌واڵه‌كانیش له‌(سایتی ئینفۆ ئه‌مازۆنس) رۆژی 9/6/2011رایگه‌یاند كه‌ په‌رله‌مانی وڵاتی پیرۆ بڕیاری دا رێگه‌دان به‌ كشتوكاڵی جینته‌كنه‌لۆژی بۆ ماوه‌ی 10ساڵ دوابخه‌ن.

سه‌دان رێكخراوی جیهانی دژ به‌ به‌روبوومی جینگۆڕاو ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌دان رێكخراوی جیهانی دژ به‌ جینته‌كنه‌لۆژی راگه‌یاندنێكی12 خاڵیان بڵاوكردووه‌ و له‌ خاڵی یه‌كه‌م پێیان وایه‌ خۆراك مافێكه‌ له‌ مافه‌ جیهانییه‌كانی مرۆڤ و خۆاردن ته‌نها كاڵا نییه‌، له‌ خاڵی7 داوای زامنكردنی كشتوكاڵی ئازاد ده‌كه‌ن له‌ جینته‌كنه‌لۆژی و له‌ خاڵی 9 داوای شه‌فافییه‌ت ده‌كه‌ن له‌ جۆری خۆراك و مافی هاوڵاتیان له‌زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان و له‌ خاڵی12 داوای به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی ته‌ندرووست ده‌كه‌ن بۆ منداڵان:
Europe
• European Coordination Via Campesina www.eurovia.org
• Friends of the Earth Europe www.foeeurope.org
• European Attac Network www.attac.org
• Africa Europe Faith & Justice Network www.aefjn.org
• MIJARC Europe www.mijarc.org
• Seattle to Brussels Network www.s2bnetwork.org
• Food and Water Europe www.foodandwaterwatch.org
• Greenpeace Europe Unit http://www.greenpeace.org
• Eurogroup for animals www.eurogroupforanimals.org
• European Public Health and Agriculture Consortium www.healthyagriculture.eu
• IFOAM EU group www.ifoam-eu.org
• European Beekeeping Coordination
International: FIAN International, Transnational Institute, Action Aid International
Austria:ÖBV-Via Campesina Austria, Global 2000, Südwind, Dreikönigsaktion, Attac Austria
Slow Food Linz, SOL – Menschen für Solidarität, Ökologie und Lebensstil, Agrarbündnis, FIAN Austria, Gewerkschaft PRO-Gem ARGE Schöpfungsverantwortung, WWOOF Österreich, ARCHE NOAH
Belgium:FUGEA, Movement dAction Paysanne (MAP), Vredeseilanden, vzw ‘t Uilekot, Wervel
VODO, Netwerk Bewust Verbruiken, Attac Vlaanderen, Broederlijk Delen, EVA vzw, Friends of the Earth Vlaanderen en Brussel, Velt, Ecolife, Missionarissen van Steyl (Commissie Gerechtigheid, Vrede en Heelheid van de Schepping), Bioforum Vlaanderen, Attac Bruxelles-Wallonie, Bevrijde Wereld
Bulgaria: Agrolink
Czech Republic:Hnuti Duha – FOE CZ
Denmark: Frie Boender, Attac Denmark
Finland: Attac Finland
France: Confédération Paysanne. ATTAC France, CFSI, Peuples Solidaires en association avec ActionAid, Bretagne Vivante – SEPNB, Nature & Progrès, GRAPPE (GRoupement des Associations Porteuses de Projets en Environnement), MINGA
Germany: Buko Agrarkoordination (D), Bund für Umwelt- und Naturschutz Deutschland (BUND), Agrarbündnis, Bestes Bio – Fair für Alle e.V., Naturland, Biofair, Demeter, Saatgut Aktionsnetzwerk, Gentechnikfreies Europa e.V.
Greece: NEAK, Hungary, Alliance for Food Sovereignty, Hungary
Italy: Italian Committee for Food Sovereignty (273 members), Associazione Michele Mancino, Associazione Rurale Italiana, ATTAC, AUCI, Centro Internazionale Croceviam CESTAS
Fair, FOCSIV – Volontari nel mondo, Fondazione Diritti Genetici, Mani Tese, Movimento Lotta Fame nel Mondo, Movimento Sviluppo e Pace, Slow Food Italia, Terra Nuova, WILPF, Italy
Luxemburg: SOS Faim Luxembourg
Netherlands
• A SEED Europe www.aseed.net
• Afrika-Europa Netwerk
• XminY Solidariteitsfonds
• Vereniging Milieudefensie
• Boerengroep Wageningen
Norway
• Norske bonde-og Smabrukarlag (Norwegian Farmers and Smallholders Union)
Poland: Attac Poland
Portugal
• CNA
• Plataforma Transgénicos Fora
• MARP – Associação Das Mulheres Agricultoras e Rurais Portuguesas
• ARP – Aliança para Defesa do Mundo Rural Português
• ACOP – Associação de Consumidores de Portugal
Romania
• “Rencontres du Patrimoine Europe-Roumanie” – RPER
• “Centrul Independent pentru Dezvoltarea Resurselor de Mediu” CIDRM
• “Centrul de Informare asupra Organismelor Modificate Genetic” InfOMG
• “Eco Ruralis – in sprijinul taranilor ecologici si traditionali”
• Slow Food Turda + Slow Food Cluj Transylvania
• Asociatia ARIN
• Asociatia AGORA” – Grup de Lucru pentru Dezvoltare Durabila
• Fundatia Eco Civica
• Asociatia Mai Bine” / The Association for the Better
• Asociatia Fermierul Cozia
• Asociatia Gib Bio Grup
• Fundatia Speranta Sfantul Stefan
• Asociatia Valea Soarelui
• Asociatia Fair Trade Efectul Fluture
• Asociatia Sighisoara Durabila
• BIO COOP – Cooperativa de gospodari bio
• Asociatia Eco Assist
• Microregiunea Poganyhavas
• Asociatia Hosman Durabil
• Cooperativa Escar Prod
• Clubul Ecologic Transilvania
• WWOOF Romania
• Asociatia Prietenii Pamantului Galati
• Asociatia Zdreanta
• Asociatia Focus Eco Center
• Asociatia Re.Generation
• Centrul de Resurse pentru Initiative Etice si Solidare” CRIES
• Asociatia pentru Sustinerea Agriculturii Taranesti” ASAT
• Asociatia pentru Mediu si Turism Ulmul Cerasului
• TERRA Mileniul III
• Asociatia Turda Fest
• Asociatia Ecologica Turismverde
• Asociatia Bio Romania
• Asociatia ALMA-RO
• Reteaua de Actiune pentru Clima Romania
• Fundatia KESARION – pentru o viata romaneasca traditionala
• Asociatia Alburnus Maior – Rosia Montana
Slovakia: CEPTA – Centre for Sustainable Alternatives
Slovenia: Drustvo za razvoj slovenskega podezelja (Slovenian Rural Development Network)
Spain
• Sindicato de obreros del campo, Andalucía
• Sindicato Labrego Galego
• Federación Estatal de Pastores
• Attac Spain
• Plataforma Rural / Alianzas pour un mundo rural vivo
• Amigos de la Tierra España
Sweden: Attac Sweden
Switzerland: Lautre Syndicat, Plateforme pour une agriculture socialement durable, Swissaid
Turkey
• CIFTCI-SEN- Farmers Union Confederation: “Union of Tea”, “Union of Hazelnut”, “Union of Olive”, “Union of Grape”, “Union of Tobacco”, “Union of Sunflower”, “Union of Grain”, Union of Animal Breeders)
• TARIM OR KAM- SEN / Union of Public Employees in the Agriculture and Forestry Branch
• Initiative for Rural Development (38 organisations)
• No To GMOs Platform (75 organisations)
• KECI – Urban Initiative in solidarity with Farmers
• Ecological Farmers Association
• IMECE Eco-village, Natural Life and Ecological Solutions Association
• Turkish Agricultural Economics Association
• Bogatepe Environmental Life Association
• Bogatepe Development Co-operative
• Kuyucuk Village Development Co-operative
• Kuyucuk Village Bird Sanctuary Protection and Tourism Development Association
• Buyukcatma Natural Food Producers Association
• Yolboyu Village Development Co-operative
• Bogazkoy Development Co-operative
• Slow Food Adapazari Convivium,Slow Food Alacati-Cesme Convivium,Slow Food Ankara Convivium,Slow Food Fikir Sahibi Damaklar Convivium,Slow Food Gaziantep Convivium,Slow Food Igdir Convivium,Slow Food Izmir Bardacik Convivium,Slow Food Kars Convivium,Slow Food Samsun Convivium,Slow Food Tire Convivium,Slow Food Urla Convivium,Slow Food Yagmur Boregi Convivium, Slow Food Alacati-Cesme Convivium
United Kingdom: War on Want, UK Platform for Food Sovereignty, Scottish Crofting Federation, One Planet Food Scotland, Munlochy Vigil, World Family, Soil Association
ئایا فه‌رمانی 81 چییه‌؟
ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌كرێ. به‌ كورتییه‌كه‌ی(پاراستی مافی موڵكایه‌تی هزری و جۆری نوێی رووه‌ك)، واته‌ مافی مۆنۆپۆڵكردن و پاراستن و روواندنی تۆوی جینته‌كنه‌لۆژی كۆمپانیا زلهێزه‌كان كه‌ جووتیار ده‌بێ هه‌موو ساڵێك لێیان بیكرێت و هاوكات ئه‌و ماده‌ ژه‌هراوییانه‌ش بكڕێت كه‌ دژ به‌ گژوگیاو مه‌لوموری زیانبه‌خشن!. له‌راستیدا ئه‌و یاسایه‌ زۆر بێوه‌ی دیاره‌، به‌ڵام هه‌ر كه‌ به‌دوای مانا و كارتێكردن و مه‌به‌سته‌كه‌ی بگه‌ڕێین ده‌بینین ماڵوێرانی و نه‌خۆشی و ژه‌هراویكردنی مرۆڤ و ژینگه‌ و له‌ناوبردنی كلتووری كشتوكاڵی هه‌زاران ساڵه‌ی كوردستان و عیراق لێده‌كه‌وێته‌وه‌!

له‌ناوبردنی هه‌ژاری یان هه‌ژاره‌كان؟!
له‌ناوبردنی هه‌ژاری بیانووی كۆمپانیا بانناسیوناله‌كانی تۆو و خۆراكی جین گۆڕاوه‌، به‌ڵام له‌راستیدا مه‌به‌ستیان ده‌ستكرتنه‌ به‌سه‌ر بازاڕ و قازانجه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ڤه‌ندانه‌ شیڤا(هه‌ڵگری خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌ڵته‌رناتیڤ) له‌ وڵامی پرسیاری(زویدڤێست پرێس له‌ 29/8/2007): بۆچی 150000جووتیار له‌ ماوه‌ی 10ساڵ خۆكوژیان كرد، وتی: خۆكوژی جووتیاره‌كان له‌ بازنه‌ی كشتوكاڵی په‌مووی ناوچه‌ی كارناتاكا، ئه‌دهارا پرادیش، فیدهاربا و پنجابی گرته‌وه‌. روواندنی په‌موی جین گۆڕاوی(BT) له‌لایه‌ن كۆمپانیای بانناسیونالی كشتوكاڵ(Monsanto)هۆی سه‌ره‌كی خۆكوژییه‌كان بوو. جووتیاران تۆوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا و تووشی قه‌رزاری و هه‌ژارای بوون و نه‌یانتوانی لێی رزگارببن.
له‌ 20/5/2008خانم شیڤا له‌گه‌ل پسپۆری كشتوكاڵی كرستینه‌ لویست(دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی جیهانی-چالاكی سكالاكردنی جین-)راپۆرتێكیان نووسی له‌باره‌ی بارودۆخی كاره‌ساتی پێشێلكردنی مافی مرۆڤی جووتیاره‌كان هیندستان بۆ لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نووسی و سكاڵایان دژ به‌ حكومه‌تی هیندستانیان به‌رزكرده‌وه‌. جووتیاره‌كان هیچ چاره‌یه‌كی تریان له‌به‌رده‌م نه‌مابوو تا خۆیان له‌ برسێتی و قه‌رزاری رزگار بكه‌ن.
له‌ سایه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ حكومه‌تی هیندستان كرد ده‌ستبه‌جێ پێشێلكارییه‌كانی رابگرێت. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاربوو كه‌ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای جینات له‌ بواری كشتوكاڵی وه‌ك پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ناونووس بكرێت و داواش له‌ حكومه‌تێكیش بكرێت رێگا له‌به‌رده‌م جووتیاره‌كانی بكاته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانی تۆوی باوباپیرانی خۆیان و ئه‌م مافه‌ بپارێزێت و باڵاده‌ستی كۆمپانیا بانناسیوناله‌كان له‌ناوببات.
هه‌مان ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ مانگی یه‌كی/2007سكاڵایان له‌سه‌ر(مونسانتۆ) به‌رزكرده‌وه‌ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی روواندنی(Mon 810)و له‌ ئه‌نجامدا پرۆسه‌كه‌یان له‌ مانگی4/2009برده‌وه‌. كۆمپانیای بانناسیونالی(مۆنسانتۆ) له‌كاتی جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ ڤێتنام به‌دناوی خۆی تۆماركردووه‌، واته‌ به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی په‌رته‌قاڵی بۆ سوتاندنی داره‌كانی ڤێتنام. قازانجی ساڵی 2010 گه‌یشته‌ 10,4ملیارد دۆلار.
كرستیانه‌ لویست له‌باره‌ی(عیراق)ه‌وه‌ ده‌نووسێ: به‌رێكای فه‌رمانی 81 جووتیاره‌ عیراقییه‌كان ته‌نها بۆیان هه‌یه‌ تۆوی جین گۆڕاوی كۆمپانیا بانناسیوناله‌كان بكڕن. له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر(ئه‌لموته‌وست ئۆنلاین)هاتووه‌: وه‌كاله‌تی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی جیهانی(USAID) هه‌زاران تۆن له‌ گه‌نمی ئه‌مریكی كه‌ به‌”جۆری باش و به‌رز”وه‌سفی ده‌كه‌ن به‌ خۆڕایی له‌سه‌ر جووتیاره‌كانی عیراق دابه‌شكرد. له‌ كوردستان 54شوێن بۆ روواندنی گه‌نمی”موحه‌سه‌ن” ته‌رخانكرا كه‌ له‌ راستیدا جیناتی گۆڕاوه‌ و به‌ بڕی 107ملیون دۆلار ئیمزاكرا. كشتوكاڵ له‌ عیراق ته‌سلیم به‌ كۆمپانیه‌كانی(Monsanto, Dow Chemicals, Cargill و Beyer، , Dupont BASF)كرا.
پێشی سێ ساڵ له‌ خانه‌قین گه‌نم به‌ خۆڕایی به‌سه‌ر جووتیاره‌كان دابه‌شكرا، به‌ڵام له‌سه‌ر كیسه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ نه‌ جۆره‌كه‌ی، نه‌ ناوی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی، نه‌ ناوی وڵات و نه‌ هیچ زانیارییه‌كی تر له‌سه‌ریان نووسراوه‌.
ماده‌ له‌ناوبره‌كانی مه‌لومورو گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان لایه‌نێكی ترسناكی تری بواری كشتوكاڵییه‌. سه‌وسه‌ن عه‌لی مه‌جید(وه‌زیره‌ی كشتوكاڵی عیراقی) له‌ دیسه‌مبه‌ری2007 وتی: ئێمه‌ پێویستیمان به‌ جووتیاری عیراقی هه‌یه‌ كه‌ بتوانن كێبركێی بكه‌ن و بڕیارمان داوه‌ پشتوانی له‌ ماده‌ له‌ناوبه‌ره‌كان و په‌ین و تۆوی موحه‌سه‌ن بكه‌ین).

خۆراكی ژه‌هراوی
(Glufosinat)یه‌كێكه‌ له‌ كۆی 22ماده‌ی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ به‌ركارهێنان بۆ له‌ناوبردنی گیاو مه‌لوموره‌ زیانبه‌خشه‌كان. لیژنه‌ی ئاسایشی خۆراك له‌ وڵاتانی ئۆروپا(EFSA) توێژنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ماددانه‌(مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ ئاژه‌ڵه‌ شیرخۆره‌كان و دارودره‌خته‌كانی دارستانه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و به‌روبوومانه‌ش كه‌ به‌سه‌ریاندا په‌خش نه‌كراوه‌. روواندنی برنجی(LL 601)به‌ به‌كارهێنانی بڕی زۆری(Glufosinat)ده‌یروێنن. ئه‌و جۆره‌ برنجه‌ له‌ بازاڕ فرۆشرا به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌یشی پێبدرێ!
رێكخراوی(كۆئۆردیناتسیون دژ به‌ مه‌ترسییه‌كانی بایرن)ئه‌و زانیارییه‌ دژ به‌ كۆمپانیای بانناسیونالی بایرن بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دووهه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی تۆوی ده‌ستكاركراو و ده‌یانه‌وێ به‌رهه‌مه‌كانی(په‌مو، شه‌ڵغه‌م، شه‌كر، په‌تاته‌ و گه‌نمه‌ شامی)جین گۆڕاوه‌كانیان له‌بازاڕ بفرۆشێ.
هه‌روا ماده‌ی فسفۆری بۆ له‌ناوبردنی گژوگیا و مه‌لوموری زیانبه‌خش هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئۆروپا قه‌ده‌غه‌ كراون وه‌ك(دیمكرون، نماكور، میتاسیساوكس، تمارون، برودوكس، كوتنیون، دیفیبان، فولیمات، لیباسید، درسبان، روجر، ئه‌نتیو)
لێكۆڵینه‌وه‌ جیهانییه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ ئه‌و(موبید)انه‌ ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و كاتێكردنیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نزیمی( ئه‌سیتیل كولین ستیراز)ی ناو شانه‌ی سوری خوێن هه‌یه‌ و له‌ناو پلازما و ده‌ماغ و ئه‌عصاب و ده‌بنه‌ هۆی له‌رزین خێرا و دووباره‌بوو و كێشه‌ی هه‌ناسه‌ و تێكدانی كۆرپه‌ و نه‌زۆكی و ژه‌هرداركردنی كۆرپه‌…وزۆر نه‌خۆشی ترسناكی تر.
گژوگیا و مه‌لوموره‌ زیانبه‌خشه‌ له‌ناوبه‌ره‌كان له‌ جۆری(neoniecotinoider, Imidaclopride, thiamtoxam, Lothianide) سه‌ره‌تا رووه‌گه‌كان ده‌پارێزێت به‌ڵام پاشان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو مه‌لوموره‌كان و له‌وانه‌ سوودبه‌خشه‌كانیان. بۆ نموونه‌ هه‌نگ به‌خێوكه‌ره‌كان له‌ فه‌ره‌نسا و ئیتالیا ساڵی 2000بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ماده‌ی له‌ناوبه‌ر(Imidaclopride)، ماده‌یه‌كی بكوژه‌ وكاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌عصابی هه‌نگ هه‌یه‌و وای لێده‌كات رێگه‌ی خۆی ونبكات و نه‌توانێت بۆ شانه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌. هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندیان كه‌ ماده‌ی(Chlopyritos) نزیكه‌ی80% له‌ هه‌نگ له‌ناوبردووه‌.
مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌مین و خۆراك و ژینگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌لومورو گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان له‌گه‌ل كاتدا خۆیان له‌گه‌ل ئه‌و ماده‌ ژه‌هراویانه‌ ده‌گونجێنن و كاریان تێناكات، بۆیه‌ جووتیاره‌كان ناچار ده‌كرێن بڕی زۆرو زیاتریان لێ به‌كاربهێنن.

به‌هۆی ریكلامی ساخته‌ و درۆزنانه‌ بۆ(Roundup)، كۆمه‌ڵه‌ی ژینگه‌پارێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ ساڵی2001 له‌ داگا سكاڵایان دژ به‌(مونسانتۆ) تۆماركرد. له‌سه‌ر پاكه‌تی روند ئاپ نووسراوه‌ كه‌(هیچ كارتێكردنی له‌سه‌ر زه‌مین نییه‌ و جێی متمانه‌یه‌ و دۆستی ژینگه‌یه‌…مادده‌كانی لێكده‌ترازێن و كارترێكردنیان نامێنێ). پاش ئه‌م كاره‌ ئابرووچوانه‌ی كۆمپانیای ناوبراو، 233ملیون زیانی لێكه‌وت. ئێستا كۆمپانیاكه‌ ناچاركرا ریكلام و وه‌سفی(روند ئاپ)ه‌ ژه‌هراوییه‌كه‌ی، بگۆڕێ.
ئایا چی وا ده‌كات(روند ئاپ) ژه‌هراوی بێت؟
گۆڤاری زانستی(كلینكه‌ڵ تۆكسۆكۆلۆگی) توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی زانای جیهانی له‌باره‌ی كارتێكردنه‌كانی روند ئاپ، بڵاوكرده‌وه‌. زاناكان كاریان له‌سه‌ر ژه‌هراویبوونی نزیكه‌ی 600حاڵه‌ت كرد، چونكه‌ روند ئاپ له‌پاڵ مادده‌ ژه‌هراویه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی(گلیفوسات)، ئه‌م پێكهاتانه‌شی تێدایه‌: (Glyphosat, Tallowamin, Propylenglykol, Glyzerin, Natriumsulfit, Natriumbenzoat, Sorbindaeure, Natriumsalz von o-Phenylphenol, leicht aromatische Erdoeldestiiate, Methyl P-HydroxybenzoT, 3-iodo-2- methyl Butylcarbamat, 5-chloro-2-methyl 3(2H)-Isothiazolon ). له‌ بۆچوونی هه‌ندێ له‌ زانایان، (تۆكسیتسێت)ی گلیفۆسات به‌ هه‌ندێ رێگا به‌ تایبه‌تی رێژه‌ی(تالۆوامین) به‌رزده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر كارتێكردنی روند ئاپ له‌سه‌ر مشك كراوه‌و تێدا 1000ملغ/كغ گلیفوساتی پێدراوه‌و سه‌رئه‌نجام 50% ی مشكه‌كان مردوون، واته‌ ئه‌م مادده‌یه‌ مه‌ترسی پێكده‌هێنێ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و رووه‌گ و ژینگه‌.
له‌ وتاره‌كه‌ی ئه‌نیاس سیناوی(له‌ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری Entropia) ئاماژه‌ بۆ بووچوونی لیلیان لو غۆف(ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌ره‌نسای سرووشت و ژینگه‌)ده‌كات كه‌ پێی وایه‌(پیسبوونی زه‌مین و ئاوی خواردنه‌وه‌و باران و كۆی خۆراك به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌نتی به‌كتریا، بووه‌ به‌ كێشه‌یه‌كی راستینه‌ له‌بواری ته‌ندرووستی گشتی و ئیداره‌ی فه‌ره‌نسی دواكه‌وتووه‌ له‌ بایه‌خپێدانی).
كه‌م نین ئه‌و شاره‌زایانه‌ كه‌ ته‌نها به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی بیروڕا و توێژینه‌وه‌ی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و هاواری ئه‌ڵته‌رناتیڤی مرۆیی ده‌كه‌ن. له‌ وتاری نووسه‌ری بریتانی(جیرمی سمیت) كه‌ له‌ گۆڤاری(زی ئیكۆلۆجیست، 22/2/2008)بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: قسه‌كه‌ری-Task Forst-وتی”له‌پێناو دواڕۆژی كشتوكاڵی له‌ عیراق، هێزه‌ فه‌ره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا تۆویان دابه‌شكرد”. و(land and Livestock Post) ده‌ریخست كه‌”یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان سه‌ركه‌وت له‌ روواندنی 320هه‌كتار له‌- تۆوی به‌رهه‌م باڵا- له‌ نۆك، جۆ، نژی و گه‌نم و ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌م گه‌یشته‌30هه‌زار جووتیار.
هه‌ر له‌ هه‌مان وتار ئه‌م پرسیار ده‌كرێ: ئه‌و یارمه‌تییه‌ مرۆییانه‌ له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌؟
له‌ وڵامدا جیرمی ئاماژه‌ به‌ وتارێكی(The Business Jounal of Phoenix) كه‌ تێدا هاتووه‌: كۆمپانییه‌كانی تۆژینه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ ئه‌ریزونا(له‌ ئه‌مریكا)، گه‌نم بۆ عیراقییه‌كان ده‌نێرێ تا بتوانن به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌یان زیادبكه‌ن و ئه‌و كۆمپانیایه‌ ناوی(World Wide Wheat Company)و ئه‌مه‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ل 3زانكۆی ئه‌مریكی هه‌یه‌ و یه‌كێكیان له‌ تكساسه‌. به‌ گوێره‌ی سایتی(Seedquest)كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ بواری پیشه‌سازی تۆو له‌ سه‌ر ئاستی جیهان هاتووه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ریزۆنیه‌ له‌ گه‌وره‌ دروستكه‌رانی تۆو و بازرگانی به‌ تۆویه‌ پارێزراوه‌كان ده‌كات و تا ئێستا 6جۆر تۆوی له‌ عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و سیانیان بۆ درووستكردنی نانه‌ و سێیكه‌ی تریان بۆ هه‌ویری برشت…)
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ توێژه‌ره‌ ئیتالیایی، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی نه‌مسا و فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ به‌روبوومه‌ جینته‌كنه‌لۆژییه‌كان بۆ نموونه‌ گه‌نمه‌شامی، ئیمۆن سیستێم و توانای زاوزێی مشك لاواز ده‌كات.

ئه‌ی بۆ گا و گاسن بگه‌ڕێینه‌وه‌؟!

نا! ئێمه‌ خوازیاری به‌كارهێنانی دوا ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیای دنیای كشتوكاڵی به‌ بواری زانستی جیناتیشه‌وه‌، به‌ڵام به‌ تۆوی سرووشتی مرۆڤایه‌تی كه‌ هه‌زاران ساڵه‌ له‌سه‌ریان ده‌ژێین.
بۆ نموونه‌ پرۆفیسۆر. دكتۆر ئه‌نتۆنیو ئیناسیو له‌باره‌ی(زانستی جینات)ه‌وه‌ ده‌ڵێ: من دژی تۆژینه‌وه‌ی جینات نیم و به‌ ئاسایی و گرنگیشی ده‌زانم له‌م بواره‌ سرووشتیه‌دا تێبگه‌ین و بۆ مرۆڤ و ژیان به‌كاری بهێنین نه‌ك ته‌نها بۆ رووه‌گ. به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌تێك من ره‌خنه‌ له‌ جینته‌كنیكی كشتوكاڵی ده‌گرم كه‌ چۆن ئێستا له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بانناسیوناله‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
له‌ وڵامی پرسیاری(لێكۆڵیینه‌كان ده‌یسلمێنن كه‌ سۆیا و گه‌نمه‌شامی جین گۆڕاو بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ خراپ نییه‌)، ده‌ڵێ: من ده‌ڵێم ئه‌و جۆره‌ لێكۆلینه‌وانه‌ نه‌ به‌كارهێنانی ماده‌ی(Tallowamin) له‌به‌رچاو ده‌گرن كه‌ به‌ ماده‌ی كوشتنی زیانبه‌خشه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێ تا باشتر رووچێته‌ ناو گژوگیا و نه‌ ئه‌و راستییه‌ كه‌(Glyphosat) به‌ری كێڵگه‌ جین نه‌گۆڕاوه‌كان له‌ناوده‌بات. له‌ توێژینه‌وه‌ك له‌سه‌ر چه‌ندین جۆر خۆراك له‌ ئیتالیا و روسیا له‌گه‌ل سۆیای جین گۆڕاو وه‌ك له‌ بازاڕ ده‌فرۆشرێن، ئه‌نجامدراوه‌و زانایان له‌گه‌ل مشك به‌كاریان هێناوه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زیانی له‌سه‌ر گورچیله‌ و جگه‌ر و كێشه‌ی دووباره‌ به‌رهه‌مهێنان هه‌یه‌. هه‌روا له‌وانه‌یه‌ (تۆكسین)ی ناو (بازیلیوس تورینگیسیس) ده‌بێته‌ هۆی خراپكردنی ئیمۆن سیستێمی گیانله‌به‌ران. ئه‌نتۆنیو ئاماژه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌كارهێنانی(روندوب) ده‌چێته‌ زه‌وی و له‌گه‌ل(گلیفوسات)و ئاو تیكه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌م تێكه‌ڵه‌ مادده‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌. هه‌روا گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان به‌رگریان زیاد ده‌بێت له‌به‌رده‌م مادده‌ی(Glyphosat). له‌ ئه‌مریكای لاتین 15جۆر گژوگیای زیانبه‌خش هه‌یه‌ كه‌ چیتر به‌(Roundup) له‌ناو نابرێن.
به‌ بڕوای من كارێكی نادیموكراسی ئه‌نجامده‌درێت كاتێ خاوه‌ن كاره‌كان ده‌یانه‌وێت قازانج بكه‌ن و تێدا كۆمه‌ڵگا زیانی پێدده‌گات.
له‌ وڵامی پرسیاری(ئێزو باسی ئه‌زموونی وه‌ڵاته‌كه‌تان به‌رازیل ده‌كه‌ن له‌گه‌ل چاندنی سۆیای جینات گۆڕاو. ئایا ئه‌وه‌ چ په‌وه‌یندیه‌كی هه‌یه‌ له‌ گه‌ل ئۆروپا؟)، ده‌ڵێ: سۆیا له‌ به‌رازیل و ئه‌رژنتین بۆ ئۆروپا به‌رهه‌مده‌هێنرێت. به‌بێ سۆیا به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی هه‌رزان له‌ ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تری ئۆروپا ده‌ستناكه‌وێت. جیاواز له‌گه‌ل ئه‌مریكی لاتین، زۆر كه‌س له‌ ئۆورپا ده‌توانن زانیاریان هه‌بێت و به‌رهه‌می جینته‌كنه‌لۆژی له‌ كشتوكاڵی ره‌ت بكه‌نه‌وه‌ 80%ی دانیشتوانی ئۆروپا دژ به‌ جینته‌كنه‌لۆژین و ئۆروپا ده‌بێ دووباری هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكای لاتین له‌ ماوه‌ی 10ساڵی رابردوو دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌.
ئه‌نتۆنیو خاوه‌ن كتێبی(Die Saat des Boesen)و له‌ 2008وه‌ له‌ زانكۆی جۆهانس-كیپله‌ر له‌ نه‌مسا كارده‌كات. به‌ بڕوای ئه‌م زانایه‌، قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مهێنانی جینته‌كنه‌لۆژی، هێمایه‌كی باشه‌!

كۆمپانیای بانناسیونال(Monsanto):
له‌ سوتاندنی داره‌كانی ڤێتنامه‌وه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كشتوكاڵ!
ئه‌م كۆمپانیا بانناسیوناله‌ له‌ ساڵی1901له‌لایه‌ن ف. كیونی دامه‌زراوه‌و ئێستا نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ شاری(St. Louis)ی سه‌ر به‌ ولایه‌تی(Missouri)ه‌ وله‌ 61وڵاتدا لقی هه‌یه‌. سه‌ره‌تا خودی حكومه‌تی ئه‌مریكی له‌1917به‌ هۆی گریمانه‌ی مه‌ترسی له‌ درووستكردنی(Sacccharin)، سكاڵای له‌سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و له‌1925 پرۆسه‌كه‌ به‌بێ سه‌رئه‌نجام داخرا. پاشان سه‌ربازه‌ ئه‌مركییه‌كان كه‌ به‌هۆی ژه‌هری(پرته‌قاڵی) كه‌ ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ڤێتنام بۆ سوتاندنی داره‌كان به‌كاریده‌هێنا، سكاڵایان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و سه‌رئه‌نجام به‌ بڕی180ملیون دۆلار سزادران. هه‌روا به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی ژه‌هری(PCB)له‌ناوچه‌ی ئه‌نیستون و ئه‌له‌باما، دادگا به‌بڕی 700ملیون دۆلار سزای كۆمپانیای ناوبرای دا. له‌ ساڵی 2005بڕی یه‌ك ملیون دۆلار و نیو ملیونی تر به‌ چاودێرانی بۆرسه‌ به‌ دادگای ئه‌مریكی داوه‌ به‌هۆی پێشێلكردنی(Foreign Corrupt Practices Act). له‌ 2002 مه‌نیجه‌رێكی ئه‌م كۆمپانیا گه‌نده‌ڵه‌ بڕی 50هه‌زار دۆلار به‌ به‌رپرسێكی ئه‌ندونیسی داوه‌ تا رێگری بكات له‌ بڵاوكردنی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی په‌موی كۆمپانیاكه‌یان. به‌گشتی مۆنسانتۆ بڕی 700هه‌زار دۆلار به‌رتیلی داوه‌ به‌ به‌رپرسانی وڵاتی ئه‌ندونیسیا. له‌ 2007 به‌خێوكه‌رێكی هه‌نگ له‌ شاری ئۆكسبۆرگی ئه‌ڵمانیا سكاڵای له‌سه‌ر گه‌نمه‌شامی جین ده‌ستكاركراو(Mon810)ی مۆنسانتۆ به‌رزكرد و سه‌رئه‌نجام بردییه‌وه‌.
له‌ ساڵی 2001 كۆمپانیای ناوبراو 5گفت له‌به‌رامبه‌ر كڕیاران به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ بریتین له‌(دیالۆگ، شه‌فافییه‌ت، رێزگرتن، شه‌ریكی، قازانج)!
ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌گه‌ل خاوه‌ن بڕیاره‌كان له‌ناو كۆنگرسی ئه‌مریكی كارده‌كه‌ن. بۆ نموونه‌ كارێكی سه‌یر نییه‌ كه‌ كارمه‌ندێكی رابردووی مۆنسانتۆ به‌ناوی(لیندا فیشه‌ر)وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژینگه‌پارێزی ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌!

ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ی ماڵی 22جۆر ده‌رمانی هه‌بێت، چی پێی ده‌ڵێن؟ ئایا ته‌ندرووستی ئه‌و مرۆڤه‌ باشه‌؟!
ده‌ستگاری جیناتی به‌ربوومه‌كان و به‌كارهێنانی له‌ناوبه‌ره‌ كیمیاوی و ژه‌هراوییه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایی نیه‌و ده‌بێ كۆنتڕۆڵی جۆری و پسپۆڕ و زاناكانی ئه‌م بواره‌ راسته‌وخۆ سه‌رپه‌ره‌شتی بكه‌ن. ئاخر چۆن ده‌بێ گه‌نمێك به‌ جووتیاران بدرێت له‌سه‌ر كیسه‌كه‌ی هیچ جۆره‌ زانیارییه‌ك نه‌نووسرێت؟ ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌خۆم بینیم و هه‌ستم كرد ئه‌و وڵاتانه‌ مامه‌ڵه‌ی ئاژه‌ڵمان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن!
دیاره‌ ئه‌و كارانه‌ به‌شێوه‌ی مافیایی رێكده‌خرێت و له‌ دوا زنجیره‌كه‌یدا، به‌ ده‌ستی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و كه‌سیش خۆی ناكات به‌ خاوه‌نی و هه‌رهه‌مووی به‌ درووشمی كۆمه‌كی مرۆیی، له‌ناوبردنی هه‌ژاری و گه‌شه‌پێدان ئه‌نجام ده‌درێت!
به‌ بۆچوونی ماركس(ئازادی به‌ خه‌یاڵی سه‌ربه‌خۆ له‌ یاسای سرووشت ده‌ستمان ناكه‌وێت، به‌ڵكو به‌ ناسینی ئه‌و یاسایانه‌و له‌گه‌یاندا له‌ فه‌راهمبوونی هه‌ر هه‌لێكدا به‌ به‌رنامه‌وه‌ بۆ ئامانجێكی دیاریكراو به‌كاربهێنرێن. به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌نگلس ده‌ڵێ(رێزنه‌گرتن له‌ یاساكانی سرووشت سه‌رئه‌نجامێكی وێرانكه‌ری هه‌یه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی….ئێمه‌ ده‌بێ له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌بیرمان بهێنینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارێتیمان به‌سه‌ر سرووشت وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێتی داگیركه‌رێك بێت له‌گه‌ل گه‌لێكی داگیركراو، وه‌ك یه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ی سرووشت…).
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌بێ ره‌فتارو هه‌ڵویستمان له‌گه‌ل سرووشت له‌ هارمۆنییه‌كی یه‌كانگیر بێت، نه‌ك وه‌ك دوو لایه‌نی جیاواز و به‌رامبه‌ر. سه‌رمایه‌داری له‌پێناو قازانج وه‌ك دڕنده‌ ره‌فتارده‌كات له‌گه‌ل مرۆڤ و ژینگه‌ و له‌پێناو چه‌رخاندنی سیستێمه‌كه‌ی ته‌نها زمانی جه‌نگ و وێرانكردنی سرووشت ده‌زانێ. بۆ نموونه‌ له‌پێناو دامه‌زراندنی كۆمپانیای ئاو یان كۆكا كۆلا) ده‌ست له‌ له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ناپارێزێ.
قه‌یرانی ئیكۆلۆژی(هه‌ر له‌ توێژی ئۆزۆن تا گه‌رمبوونی سه‌رزه‌مین و زیادبوونی دووهه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، دیارده‌ی بیابانبوون، كه‌می ئاو، له‌ناوبردنی دارستان، ژه‌هراوی كردنی زه‌مین، خۆراك، ئۆقیانۆس، ده‌ریا و رووباره‌كان)به‌ری شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌قڵ و ره‌فتار و رۆشنبیری و ئه‌دبی سه‌رمایه‌دارییه‌: خودای قازانج و په‌یام و ئامانجی كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌، بوون و ئیدیالی سه‌رمایه‌داری و تێگه‌یشتنیه‌ بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تاك(مالتوس، جۆن لۆك، نیتشه‌، هایده‌گه‌ر، سلۆده‌ردایك تا لیبڕاله‌ گه‌ڕوكول و گه‌مژه‌ دژ به‌ كۆمونیسته‌كانی سلیمانی).
تێگه‌یشتنی ئه‌م سیستێمه‌ بۆ پڕكردنی پێداویستییه‌كان و خۆشگوزه‌رانیمان نییه‌، به‌ڵكو قازانج و درێژه‌پێدان به‌ ململانی و جه‌ه‌نگی پێویست بۆ درێژه‌دان به‌ سیستێمه‌ بانكڕۆته‌كه‌یان. ئێستا له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌وڵ بۆ دیكتاتۆرییه‌تی ره‌های ئابووری جیهانگیر ده‌ده‌ن و له‌پێناوه‌دا روون و ئاشكراتر به‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ ده‌ڕۆن، رێك وه‌ك چۆن له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیان ملیونان كرێكار به‌ره‌و نه‌خۆشی، مرۆڤ، شێتی و جه‌نگ برد…ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ریدا پێویستمان به‌وه‌یه‌ جه‌هل كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، تا ده‌كرێ نه‌زانی زینده‌به‌چاڵ بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌وان ژه‌هرخواردمان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌ناوی”مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی”ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و زۆربه‌ش بڕواده‌كه‌ن…ئه‌وان دێهاته‌كان وێران ده‌كه‌م، تۆوی هه‌زاران ساڵه‌مان له‌ناو ده‌به‌ن، جووتیار خاوه‌ن كه‌رامه‌ت و به‌رهه‌م، له‌ زه‌وییه‌كانیان دووریانده‌خه‌نه‌وه‌و ناڕاسته‌وخۆ ده‌یانكه‌ن به‌ ده‌سته‌فرۆش، پاسه‌وانی شه‌وانه‌، كه‌ناس و سواڵكه‌ری شاره‌كان، كوڕه‌كانیشیان ده‌كه‌ن به‌ پۆلیس و سه‌رباز بۆ”به‌رگری له‌ نیشتمان”و وه‌ك ویستێكی خودایی”خوا ئه‌وه‌نده‌ به‌شیانی داوه‌و ده‌بێ قانع بن”به‌ كرێچێتی له‌ قه‌راخی شاره‌كان نیشته‌جێیان ده‌كه‌ن((گه‌وره‌ترین حه‌ماقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ جیاوازی نێوان شار و لادێ و رێژه‌ی دانیشتوان شێتانه‌ قووڵتر كراوه‌. ئاخر مه‌عقوله‌ دانیشتوانی هه‌ولێر و سلیمانی و دهۆك ببن به‌ شاری ملیونان نشین و دانیشتوانی دێهاته‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌؟!)). چه‌ند شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌ت به‌ شانازییه‌وه‌ باسی به‌رفراوانبوونی دانیشتوانی شاره‌كان ده‌كات. جه‌واشه‌كردنی رای گشتی تاوانه‌! ئاخر كێ ئێره‌یی ده‌بات به‌ وه‌زیره‌ ته‌كنۆكراته‌كانی حكومه‌ت؟!
هه‌ر چۆن وه‌همی كاڵا و كۆڕینه‌وه‌ی و پاره‌ وه‌ك راستینه‌ سه‌یر و په‌یڕه‌و ده‌كرێ و به‌كۆمه‌كی وه‌هم به‌سه‌ر مرۆڤ سه‌پێنراوه‌، ئێمه‌ ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر هێزو تواناو به‌ها شاراوه‌كانیان بكه‌ین، واته‌ هێزو كارو كاتی مرۆڤ. لێره‌وه‌ مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ی له‌ به‌ربه‌رییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ره‌های سه‌رمایه‌داری جیهانگیری ئیمرۆ رزگار ده‌كه‌ین. ئێمه‌ ده‌بێ هه‌موو رۆژ پرسیاربكه‌ین: سه‌رمایه‌ و حكومه‌ته‌كانی تا چ راده‌یه‌ك پێداویستییه‌ رۆژانه‌كه‌ی مرۆڤ و ژینگه‌ دابینده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌كه‌یان وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌ نه‌كات و دووهه‌مه‌كه‌یان له‌سێداره‌ نه‌دا؟!
چاره‌سه‌ر:
1- ئێمه‌ پێویستیمان به‌ په‌یڕه‌كردنی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ره‌وه‌زی، ژینگه‌پارێز و بیولۆگییه‌و له‌م پێناوه‌دا ئێمه‌ ده‌توانین له‌ ته‌مه‌ڵی و خۆلادان له‌ هه‌ڵویست ده‌ربڕین و خۆ به‌زلزانین و كاری بیروكراتی ناو باره‌گاكان رزگار بكه‌ین و وه‌ك(حزبی شوعی، پارتی چه‌پ و پارتی چاره‌سه‌ری كوردستان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی جووتیارانی كوردستان و پسپۆره‌ به‌ ویژدانه‌كانی كشتوكاڵ)، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ رێكبخه‌ین و پێكه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئیكۆلۆژی دابنێین. ئه‌مه‌ توانایه‌كی تره‌ بۆ به‌رگرتن له‌ سیاسه‌تی لیبڕالیزمی نوێ له‌ بواری كشتوكاڵی و به‌روبووم و چه‌ك و سیاسه‌تی چه‌ته‌كانی تری مێژوو…!

وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو، ئێمه‌ ده‌توانین:
2- چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ هێزو وتوانا و كات و ئیراده‌ی خاوه‌ن ویژدان و دۆست و پارێزه‌ری ژیان و ژینگه‌و زه‌مین وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌موو سه‌روه‌تێك، ده‌وێت. سه‌ره‌تا ده‌بێ به‌ زووترین كات هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌ستپێبكات و رێگری له‌ لۆبییه‌كانی بگرین، چونكه‌ به‌راستی هوشیاری ژینگه‌ییمان نزمه‌.
3- 2 شوێن هه‌یه‌ كه‌ نموونه‌ی تۆی هه‌زاران ساڵه‌ی جووتیارانی كوردستان و عیراق تێدا پارێزراوه‌:
أ- Centre for Agricultural Research the Dry Area-CARDA كه‌ له‌ وڵاتی سوریایه‌.
ب- سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی( on the Global South Focus) له‌ بانكۆك. ده‌بێ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان به‌ فه‌رمی داوا له‌ حكومه‌تی ئه‌و دوو وڵاته‌ بكه‌ن بانقی تۆوه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه‌، واته‌ جووتیارانی كوردستان و عیراق.
3- مافی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ زانیاریان هه‌بێت له‌باره‌ی پێكهاتی خۆراك و میوه‌كان. ئه‌گه‌ر جیناته‌كانی گۆڕاوه‌و ژه‌هری مه‌ترسیدار له‌گه‌لیاندا به‌كارهاتووه‌، ده‌بێ له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كانیان بنووسرێت.
4= جووتیاران هیچ جۆره‌ تۆویه‌كی جینگۆڕاو نه‌كڕن و ئه‌گه‌ر به‌ خۆڕاییش بێت، وه‌رینه‌گرن. درووشمی(گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كشتوكاڵ سرووشتی خۆماڵ و بوژاندنی دێهاته‌كانمان به‌ نوێترین ئامێرو رێگه‌وبان و پێداویستییه‌كانی ژیانی كشتوكاڵی) بكه‌ن به‌ كاری سه‌ره‌كیان.
بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ جووتیاران گه‌وره‌ترین زیانلێكه‌وتووی نزیكه‌ی 70ساڵ له‌ مێژووی كوردستان و قورسترین ئه‌ركیان له‌ئه‌ستۆ بووه‌، ئێستا ئاسایشی ته‌ندرووستی و پاراستنی ژینگه‌ش كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆیان، بۆیه‌ ده‌بێ دێهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت، خزمه‌ت بكرێن.

سه‌لام عه‌بدوڵڵا




چه‌ند سه‌رنجێكی دیكه‌ له‌ په‌راوێزی شیعره‌وه‌_به‌شی دووه‌م … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

بێگومان لای به‌شێكی زۆری نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و ده‌یه‌ی دووهه‌زاره‌كان، ڕۆشنبیریی شیعری به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ و فراوان نییه‌ كه‌ ڕه‌گێكی گه‌وره‌ی له‌ نێو زماندایه‌.به‌و مانایه‌ی نازانن وشه‌ له‌ چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی خۆی، چ ئاماژه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ به‌شێكی زۆریان چونكه‌ شیعر نووسین به‌ قسه‌ ڕێزكردن تێگه‌یشتوون، ئیدی چۆن وشه‌كان له‌ ده‌قی شیعریدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن، به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌. چونكه‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ شیعر ته‌نها خستنه‌ پاڵ یه‌كتری چه‌ند وشه‌یه‌كه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بابه‌تی و ئۆرگانیكییان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌بێت.به‌شێكی زۆر له‌و نه‌وه‌یه‌، وه‌ك مه‌لای دوانزه‌ عیلم بیرده‌كه‌نه‌وه‌، وا ده‌زانن له‌ هه‌موو شتێك ده‌زانن و زانیارییان له‌ باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه‌هه‌یه‌،كه‌ ده‌شێ بیكه‌نه‌ تیمه‌ی شیعریی، له‌ كاتێكدا زۆربه‌یان خۆرسكانه‌ شیعر ده‌نووسن و ڕۆشنبیرییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه‌. شاعیر كه‌ ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی زمانێكی دیاریكراو،چه‌ند ده‌ربڕین و وێنه‌یه‌ك خولایه‌وه‌، ئیدی ناتوانێت ئه‌زموونی شیعری خۆی تازه‌ بكاته‌وه‌. به‌شێك له‌ شاعیره‌ گه‌نجه‌كانی ئێمه‌، هه‌رشتێك به‌ خه‌یاڵیان دابێت ده‌یكه‌نه‌ شیعر. ئه‌وان چونكه‌ جیاوازی له‌ نێوان قسه‌ و شیعر ناكه‌ن و هه‌ردووكییان به‌ یه‌ك زمان ده‌بینن، ئیدی دواجار به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی ده‌ینووسن، له‌ ده‌ره‌وه‌ی شیعره‌. بێگومان مه‌رج نییه‌ شاعیر ئاگاییه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی، جوگرافی، كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی هه‌بێت، وه‌لێ مه‌رجه‌ كه‌ باسی جوگرافییا له‌ شیعرده‌كات، ئه‌وا به‌ ڕاست و دروستی گوزارشتی لێ بكات وشاره‌زایی له‌و باره‌وه‌ هه‌بێت، كه‌ باسی مێژوومان كرد، ڕووداوه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوویانداوه‌ درك پێ بكه‌ین، نه‌ك بكه‌وینه‌ هه‌ڵه‌ی مێژووییه‌وه‌.بێگومان له‌ شیعردا، وشه‌ میتافۆره‌ و ده‌شێ ئه‌وه‌ی شاعیر له‌ شیعردا گوزارشتی لێ ده‌كات، هه‌مان ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ واقعیه‌ی نه‌بێت، كه‌ له‌ نێو بوون و ژیانی ئێمه‌دایه‌. به‌ڵام كاتێ باس له‌ توخمێك، مێژووێك، شوێنێك، ڕووداوێك ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا، به‌شێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانی نێو ژیانی ئێمه‌، ئه‌وا ده‌بێت زانیاریی و تێگه‌یشتنمان بۆی ڕاست و دروست بێت. زۆرجار به‌شێك له‌ شاعیره‌ گه‌نجه‌كانی ئێمه‌، چونكه‌ ڕۆشنبیریی شیعرییان نییه‌، ئیدی ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ی وا كه‌ خۆشیان هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
بۆنموونه‌: پێشه‌وا كاكه‌یی له‌ شیعرێكیدا ده‌ڵێت:_

وه‌رنه‌ ئێره‌..ئاسانترین ڕێگه‌ قه‌ندیله‌.
هێنده‌ به‌رزه‌ به‌ ئاسانی ده‌نگتان ده‌گا..
كاكه‌یی، كه‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ شیعری به‌ ناوی( ئه‌فریقانامه‌و ئه‌مه‌ریكانامه‌) هه‌ن، وه‌لێ پێ ده‌چێت هیچ شاره‌زایی له‌جوگرافییای كوردستان نه‌بێت .چونكه‌ كاتێ سه‌رنج له‌ و چه‌ند دێڕه‌ شیعرییه‌ی ده‌ده‌ین، باشتر ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. چونكه‌ ده‌بوو بزانێت قه‌ندیل نه‌ك ئاسانترین شوێن نییه‌، بگره‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ هه‌ر سه‌خت و دژوارو په‌ناو پێچه‌كانی كوردستان، كه‌ ده‌یان حه‌شارگه‌ و لووتكه‌ و ڕێگای پێچاو پێچ و ئه‌شكه‌وتی گه‌وره‌ و بزری تیایه‌. به‌ درێژایی مێژوو، قه‌ندیل یه‌كێك بووه‌ له‌و ناوچانه‌ی هه‌میشه‌ ڕووبه‌رێكی سه‌ختی جوگرافیا بووه‌ بۆ شۆڕشه‌كانی كورد، كه‌ لێیه‌وه‌ كوانووی شۆڕش جۆش بده‌نه‌وه‌ و دوژمنانیش به‌ ئاسانی ده‌ستییان نه‌گاتێ. هاوكات قه‌ندیل به‌رزترین شاخ نییه‌، سروشتی جوگرافی قه‌ندیل وه‌ك زنجیره‌ چیایه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌ نزیك دۆڵی باڵه‌یانی قه‌سرێ، ده‌ست پێ ده‌كات و درێژ ده‌بێته‌وه‌ تا سه‌ر سنووری ئێران. له‌ هه‌ر شوێنێكیش لووتكه‌ و شاخه‌كانی ناوێكی خۆیان هه‌یه‌. له‌ كوردستاندا، شوێنی له‌ قه‌ندیل به‌رزتر هه‌ن. بۆیه‌ ئه‌مه‌ له‌ زانیاریی كه‌سێك ناكات، كه‌ دیوانه‌ شیعرییه‌كانی به‌ناوی جوگرافییاوه‌ ناوبنێت، كه‌ چی شاره‌زای جوگرافیای وڵاته‌كه‌ی خۆشی نه‌بێت. چونكه‌ ئه‌م شاعیره‌ پێشتر دوو كۆمه‌ڵه‌ شیعری به‌ ناوی كیشوه‌ره‌كانی جیهانه‌وه‌ ناوناون. ئه‌گه‌ر شاعیرێك شاره‌زای له‌ جوگرافیای هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت كه‌ تیایدا ده‌ژیت، ده‌بێ گومان بكه‌ین كه‌ شاره‌زای له‌ جوگرافیای هه‌موو جیهان هه‌بێت. چونكه‌ ئه‌و دواجار باسی شاخێك ده‌كات كه‌ ناوی قه‌ندیله‌ و له‌ جوگرافیای ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بوونی هه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌زانین چیا، وه‌ك ناوێكی سرووشتی و نه‌ناسراو له‌ گوتاری شیعری كوردیدا، میتافۆره‌ بۆ زۆر وێنه‌ وه‌ك:(خۆڕاگریی_ وه‌ستانه‌وه‌_ مێژوو_ هێما بۆ شۆرش و خه‌بات_ ژینگه‌ و سرووشت و زۆر وبَنه‌ی دیكه‌ش). به‌ڵام كاكه‌یی دواجار باسی چیایه‌ك ده‌كات، كه‌ ناوێكی ناسراویی شوێنێكه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچی له‌ باره‌وه‌ بزانێت. قه‌ندیل به‌رزه‌، به‌ڵام شوێنی له‌ قه‌ندیل به‌رزتر هه‌ن.ئه‌و كه‌ له‌م به‌ ناو شیعره‌یدا، باسی شێركۆ بێكه‌س و قه‌ندیل و ئێزگه‌ و شۆڕش وخودا و ئایین ده‌كات، هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ نه‌ك له‌ ڕووبه‌ری بچووكی شیعرێكی كورتی له‌و شێوه‌یه‌ جێیان نابێته‌وه‌، به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و مێژوویی و جوگرافی وردیشیان ده‌وێت. لێره‌وه‌ش ئه‌و بۆ چوونه‌ی ئێمه‌ ڕاست ده‌رده‌چێت،كه‌ ده‌ڵێین ئه‌م نه‌وه‌یه‌ به‌ هوشیارییه‌كی كه‌می شیعرییه‌وه‌، هه‌وڵده‌دات ده‌ست بۆ زۆرترین بابه‌ت ببات و له‌ شیعردا به‌رجه‌سته‌یان بكات.وه‌ك ئه‌وه‌ی شیعر قوتووی عه‌تار بێت.
بێگومان ڕۆشنبیریی شیعریی، فاكتێكی به‌ هێزی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیدانی ئه‌زموونی شیعره‌. شێركۆ بێكه‌س بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده‌، له‌ پێشه‌وه‌ی شیعربوو، چونكه‌ ئه‌م هه‌ر ته‌نها شاعیر نه‌بوو، به‌ڵكو فه‌رهه‌نگناس و زمانزانێكی وردیش بوو. ئه‌سته‌مه‌ شاعیرێك بتوانێت به‌رده‌وامی به‌ ئه‌زموونی شیعری خۆی بدات وخۆی كاوێژ نه‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌چێته‌ قووڵایی زمان.به‌ڵام هه‌ر ته‌نها شاره‌زایی له‌ زمان گرنگ نییه‌، له‌وه‌ گرنگتر چۆنییه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و زمانه‌یه‌ له‌ شیعردا.زمانی كوردی له‌ زمانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌ كه‌ ورده‌كاریی فه‌رهه‌نگی و زمانه‌وانی زۆری تێدایه‌،كه‌ جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ زمانه‌كانی دیكه‌. ئه‌گه‌ر شاعیر شاره‌زایی ئه‌و ورده‌كارییه‌ نه‌بێت، بێگومان ده‌كه‌وێته‌ هه‌ڵه‌وه‌. لێره‌شه‌وه‌ كاتێ(ژیار ئه‌سوه‌د)ی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست و بۆ من ده‌نووسێت كه‌(مێروو)جیایه‌ له‌ (مێرووله‌) چونكه‌ مێروو(نمل)و مێرووله‌(حه‌شه‌ره‌)یه‌، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و قووڵنه‌بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ زمانی كوردی به‌ گشتی و زمانی شیعریش به‌ تایبه‌تی. چونكه‌ له‌ زمانی كوردیدا (مێروومێرووله‌) هه‌ردووكییان ئاماژه‌ن بۆ یه‌ك زینده‌وه‌ری بچووك كه‌ (مێرووه‌).به‌ده‌ر له‌م زینده‌وه‌ره‌، شوناسی مێرووله‌ بۆ هیچ زینده‌وه‌رێكی دیكه‌ به‌كار ناهێنرێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه‌. به‌ گشتی مێرووه‌كان كه‌ بچووكن و شه‌ش قاچییان هه‌یه‌ گه‌لێك جۆرن. به‌ڵام له‌ زمانی كوردیدا، به‌ مێرووله‌كان ناناسرێن،به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌ و ناوی خۆی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی كوردی ده‌گه‌یه‌نێت. بۆنموونه‌:(خاڵخاڵۆكه‌سیسركه‌قالۆچه‌كلۆ جاڵجاڵۆكه‌مێشووله‌). هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا، له‌ چه‌شه‌ی مێرووه‌كانن. به‌ڵام له‌ زمانی كوردیدا، هه‌رگیز به‌ ئه‌مانه‌ ناگوترێت مێرووله‌. به‌ڵكو به‌ ناوی سرووشتی خۆیان ناویان ده‌هێنرێت. له‌ زمانی كوردی و له‌ ئه‌زموونی شیعری كوریدا، مێروویاخود مێرووله‌، ته‌نها بۆ زینده‌وه‌ری مێروو به‌كاردێت. گریمان ئه‌گه‌ر شاعیرێك له‌ شیعرێكیدا باس له‌وه‌ بكات كه‌ جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك به‌ ته‌وێلییه‌وه‌ بارگه‌ی خست، ئایا ده‌نووسێت مێرووله‌یه‌ك به‌ ته‌وێڵمه‌وه‌ بارگه‌ی خست؟ یاخود ئه‌گه‌ر گریمان شاعیرێك بنووسێت):خاڵخاڵۆكه‌یه‌ك به‌سه‌رشانمه‌وه‌ نیشته‌وه‌، ئایا ده‌ڵێت مێرووله‌یه‌ك به‌سه‌ر شانمه‌وه‌ نیشته‌وه‌؟). ته‌نانه‌ت جۆرێك له‌ مێروو هه‌نه‌، كه‌ باڵییان هه‌یه‌ و ده‌فڕن،ته‌نانه‌ت به‌وانیش ناگوترێت مێروو، به‌ڵكو پێی ده‌ڵێین(مێرووه‌ به‌ باڵا). بۆیه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا، هه‌ڵه‌كه‌ له‌ خودی زمانی گوزارشتكردن دایه‌ له‌ شیعره‌كه‌دا، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هێنده‌ ڕاگوزه‌رو ساده‌، به‌ سه‌ر شیعره‌كه‌ی كاكه‌ ژیاردا تێپه‌ڕیبین كه‌ مێروومێرووله‌ له‌ یه‌كتری جیا نه‌كه‌ینه‌وه‌،كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ زمانی كوردی، هه‌ردووكییان یه‌ك مانا ده‌گه‌یه‌نن. ده‌كرێ به‌ نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌تر، ئه‌مه‌ ڕوونبكه‌ینه‌وه‌.

به‌ختیارعه‌لی له‌ شیعرێكیدا ده‌ڵێت:_

با یار له‌ ماڵ ده‌ركه‌ین..
وه‌ك ده‌ركردنی گورگێك له‌ دارستان
بێگومان، گیانه‌وه‌ری دڕنده‌ترو ئازاتر له‌ گورگ له‌ دارستان هه‌ن(شێرپڵنگ)، به‌ڵام شاعیر باسی ئه‌وان ناكات و ناوی گورگ دێنێت. ئه‌و ناوهێنانه‌، له‌ ئاگایه‌كی زۆرو شاره‌زایه‌كی زۆری زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگی هاتووه‌. واتا شاعیر، هه‌روا ڕاگوزه‌ر گورگ ناكاته‌ وێنه‌یه‌كی شیعریی، به‌ڵكو ئه‌و زۆر باش له‌ ماهییه‌تی گورگ وه‌ك دڕنده‌یه‌ك ده‌گات و گه‌یشتووه‌. گورگ چه‌ند خاسیه‌تێكی بایۆلۆژیی وئاژه‌ڵی جیاوازی هه‌یه‌.( گورگ چاوی تیژه‌، له‌ دووترین شوێن نێچیره‌كه‌ی ده‌بینێت، ،ڕه‌مزێكه‌ بۆ ترس و تۆقاندن و له‌ناوبردن) وێرای ئه‌مانه‌ش یه‌كێكی دیكه‌ له‌ خاسییه‌ته‌كانی گورگ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ كۆمه‌ڵ گیانداره‌كان ده‌كوژێت، به‌ پێچه‌وانه‌ی شێرو پڵنگ و دڕنده‌كانی تر، كه‌ ته‌نها یه‌ك نێچیر ڕاو ده‌كه‌ن وگه‌ده‌یانی پێ تێرده‌كه‌ن. به‌ڵام گورگ له‌یه‌ك په‌لاماردا به‌ ده‌یان سه‌ر په‌ز ده‌كوژێت و ڕاو ده‌كات، ته‌نها یه‌كێكیشیان ده‌خوات. ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌شێ گورگ له‌ دنیابینی شاعیردا، میتافۆرێك بێت بۆ مرۆڤ. چونكه‌ له‌ زمانی كوردیدا، چه‌ندین ئیدیۆم و ده‌ربڕین هه‌ن،كه‌ له‌ باره‌ی گورگه‌وه‌ گوتراون. وه‌ك:
(گورگه‌ له‌ پێستی مه‌ڕ)
(گورگی باران دیته‌یه‌)
(له‌گه‌ڵ مه‌ڕ شین ده‌كات وله‌گه‌ڵ گورگ گۆشت ده‌خوات)
(گورگ ومه‌ڕ به‌یه‌كه‌وه‌ ئاو ده‌خۆنه‌وه‌)
كه‌واته‌ گورگ لێره‌دا، ئاماژه‌یه‌ بۆ چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی جیاوازو ده‌لاله‌تی هه‌مه‌ جۆری هه‌یه‌. گورگ هێمایه‌ بۆ سته‌م و كوشتن و خوێن و له‌ نێوبردن، به‌ پێچه‌وانه‌ی شێره‌وه‌ كه‌ ڕه‌مزی ئازایه‌تی خۆڕاگریی و نه‌به‌زینه‌. مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌، جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر بونیادی وشه‌ له‌ زمانی كوردیدا. مێرووله‌ و مێروو، هه‌ردووكیییان یه‌ك مانایان هه‌یه‌، كاكه‌ ژیار چونكه‌ جیاوازی له‌ نێوان بونیادی زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی نه‌كردووه‌، ئیدی وا تێگه‌یشتووه‌ له‌ زمانی كوردیش (مێرووله‌) و (مێروو)جیان. له‌ كاتێكدا وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، مێرووله‌ش هه‌ر مێرووه‌. بۆ نمووونه‌ زۆر جار ده‌گوترێت(شاره‌ مێرووله‌یه‌ك).له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌ر ته‌نها باسمان له‌و وێنه‌ شیعرییه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو گوتومانه‌،ڕیتم و فه‌زاو شێوازی ده‌ربڕین و تۆپۆ گرافیای شیعره‌كه‌شی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌باح ڕه‌نجده‌ره‌. ئه‌مه‌ش نه‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌ نه‌بێ ئاگایی. به‌ڵكو هاوشێوه‌یی و نزیكی هه‌ردوو شیعره‌كه‌یه‌ له‌ یه‌كتری، له‌ ڕووی فۆڕمی شیعرییه‌وه‌.

ڕواندز_ته‌مموزی 2020

په‌راوێز: ده‌نگی شێركۆ له‌سه‌ر ڕادیۆی قه‌ندیل، شیعرێكی (پێشه‌وا كاكه‌یی)یه‌ و له‌كلتوورو ئه‌ده‌بی هه‌فته‌نامه‌ی زه‌مه‌ن له‌ ئۆكتۆبه‌ری 2019بڵاوكراوه‌ته‌وه‌…




بۆنی مرۆڤ … سۆران محەمەد

لە گشت لایەکەوە بۆن دێ
بۆنی مرۆڤ
ئەو کاتانەی وەکو تەختەدار
سەرئاو دەکەوێ
شەپۆل دەیباو
لە کەنارێکا
جانەوەر
لەدەوری کۆمدەبێ
.
بۆن دێ
بۆنی باروت نا!
بۆنی مرۆڤ
کە بەشەو شەقامەکان
وەك چراخان دەڕازێننەوە
لە رۆژیشدا غەڵبەغەڵبەکان
لە چایخانەکانەوە بەرز دەبنەوە
کەس نابینرێ
ئاوازێ بۆ ژیان بڵێتەوە
.
لەبەردەرگای ڤێللاکانا
(مڵە)کان قەتارەیان بەستووە
لە حەوشەی قوتابخانەکان
کرمە لیقەکان
گروپ گروپ بارگەیان خستووە
دووپشکەکان
لە کونی گۆڕەکانەوە
سەریان دەرهێناوە
بەرەو بۆنە ناخۆشەکە
بەدیوەرەکانا هەڵئەزنێن
لەهیچ پەنجەرەیەکیشەوە
تارمایی مرۆڤ نابینرێتەوە
.
بۆن دێ
بۆنی مەرگێکی بۆر
مەرگێکی بۆگەن
بێ ئەوەی لە گۆڕستانەکان
هیچ کەسێ تەرمێ بنێژێ..
درەختی سەر ڕێگاکانیش
کە هەر بە ئاوی ئەو شێرەیە ئاودران
کە چەرچەفەکانی
ژووری نووستنی کۆشکی
پێ دەشۆردران
هەر دڕکە زی ئەگرێ
کەس ناتوانێ لەسایەیان ستار بگرێ
.
مێروولەکان لە دوورەوە
لەسەر لوتکەی چیاکانەوە
گاڵتەیان بەو حەشاماتە دێ
كە رۆژێ بوو
توتنیان دەبرد بۆ خان
رۆژێکی تریش
خەنجەری دەبان
کەچی ئێستا وەکو شوشەیەکی بەتاڵ
لە سەری خۆیان دەگەڕێن
.
لە هەموو لایەکەوە لوورە دێ
لوورەی مرۆڤ،
مرۆڤیش نابینرێتەوە..
لەو دەڤەرەی
دەڵێی میحنەتخایەک بوو
وا چۆڵ بووە
یان مەنفایەك
هیچ کەس جێی تیا نەبێتەوە
.
لوورە دێ لەو میحنەتخانەیە
کەسیش، کەس ناناسێتەوە
وەكو ئەوەی؛
دوێنێ بەو ڕێگایانە ڕۆی
ئەمڕۆ شوێنپێی سڕدرابێتەوە
.
هەموو دەموچاوەکان
وەك یەکن
هیچ کەس، کەس ناناسێتەوە
لە هەر لاوە
یەك سەدا بەرزەبێتەوە
ئەویش ‘مەرگ’ـە
بەسەر خاکی
وشکەڵانی گیانەکانا
لەناکاو بەر دەبێتەوە

15/6/2020




ونی سۆران ئەختەر سەمەری نمەبۆ گمە بۆ … موختار کەریمی

ڕفانای پیلانگێڵانەو سۆرانی ویش جە خاڵەکاو ١ و ٢ و٣ ئەشناسەو تێرۆریسمینە مرمانۆ. بە پاو ئی پیمانە گردیاو دیاردەو تێرۆریسمی، کوشتەی سۆرانی بێ تاوانی کردەویو تیرۆرسیتین و مشۆ ئیدانە کریۆ. بکەراو ئی کردەوەیە تێرۆریستێنێ و مشۆ ڕسوا کریا و دریا بە دادگای و بە سەزاو تاوانەکێشا یاوا.

سۆرانی زەحمەتکێش ھەقش نیەن واچۆ من خانەوادە ئینا ملمەو، بارو دۆخو ئیرانی خراوەن و نمەتاوو ئی زەڕیە بڎەو. ئەگەر واچۆ ئیتر نمەتاوو ئی “باجەیە” بڎەو، بە بێ یوە و دوێ جە گرد مافێوە ئێنسانی ڕووت کریۆوە و مافوو ژیوایش چەنە سنیۆوە و مشۆ دەس وپاش مەڕیۆ و بە ٦ فیشەکیچ کوشیۆ و جەنازەکەیچش پا کەشاوە فڕە دریۆ.هیلدای بەسەزوانەیچ مشۆ جە سۆزو تاتەیش و جە بژیوو ڕوانەیش بێبەشە کریۆ. ھەر لایەنێو کە ئی تاوانێشە ئەنجام داینە بە ئاشکرا و جە سەڎەو ٢١ ینە دەورانوو کۆیلەداریش زینڎە کەردەنەو.

—- خەڵکوو با شەرەفوو هەورامانی—-

ماوێو چیوەڵتەر منیچ بەش بە حاڵوو وێم تووڕەیی و ڕەخنەو توندوو وێم وەرانوەروو تێررۆروو کاک سۆران ئەختەرسەمەری چی فەیسبووکەوە بەروست و قەوڵم دا کە دماتەریچ بە تێروتەسەڵی هەر چی بارەوە بابەتێو بنویسوو و وزووش وەروو دەسوو شمەی ئازیزی:
هەرپاسە کە ئاگادارێندێ، شەوەو دوەشەمەی پەی سەروو یەرەشەمەی، ١٣٩٩،٣،١٢ وەرانوەر بە ٢٠٢٠،٦،٢ عانژمار١٢و شەوێ، جە کۆساڵانوو هەورامانی، جە هەوارگەو ژۆنی، کە هامنەهەواروو دەگاو ڕوارین، گەنجێوی خێزاندار بە نامێ “سۆران ئەختەر سەمەر”، تاتەو کورپیە ساواێ بە نامێ “هیلدا”ی خەڵکوو خودوو ڕواری، کوڕوو کاک عێرفانی ئەختەر سەمەری بە شێوازێو دڕندانە و بێبەزەییانە دماو زەجرەبەی و دەسووپاماڕای بە ٦ فیشەکێ تێرۆر کریا و کوشیا. خەڵکوو ڕواریچ تەرمەکەیش بەرا پەی مەریوانی پەی وشکنای پزشکی یاسایی.
داخەی گرانەم پەی دڕندەیی ئی تێرۆریستا و پەی چەمەڕایی بێ سەمەروو هیلدای ساواێ کە ئیتر گەرمی باوشەو تاتەی نان ئاوەریش نمەوینۆوە و مشۆ بە بێ نازوو تاتەیش گەورێ بۆ. داخم ئیسە و چیەولای حاڵوو هیلدای کە گردساتێو هەست بە نەبیەی باوشە گەرمەکێ و لاونایەو تاتە زەحمەتکێشەکەیش کەرۆ بەڵام نمەتاوو بە زوان بەرش وزۆ، چەنی بۆ؟
تاتەو سۆرانی، کاک عێرفانی بەشمەینەت و هەناسەسەرد جە حاڵیوەنە کە کناچڵە ساواکێ کوڕەکەیش ئینا باوشیشەو، بە دڵنایەوە ماچۆ:
“کوڕەکەو من پەژاکی کوشتەن و ئێمە جە هیچکەسی شاکیێ نیەنمێ غەیرەز پەژاکی نەبۆ. چنە جارێ تەهدیدشا کەردەن.. ئی کوڕمە تا سەعات ١٢و شەوێ یانەنە بیەن. دماو ئانەیە زیانەرە و بە ژەنەکێش واتەنش ٢ێ سەعاتێم پەنە مشۆ، شۆنەو ٢ێ سەعاتارە مەووە. ڕەفێقێوەو وێش ئەسپارانشارە و زەنگش پەی دان بە زور، واتەنشا(پەژاکی واتەن) مشۆ زەنگ بڎەی پەی سۆرانی، سۆران بەێ ٢ێ دانێ باتریێما پەی بارۆ. سۆرانیچ ئامەن و سەعات ٢ێ شەوێ پیاڎەشا کەردەن و نەیاونانشا دلێ ھەواری(ژۆنی) هەر جە سێڕاو زەنگەوەنی پیاڎەشا کەردەن و ٤٠٠ مێتری بەردەنشا سەرەو و چاگەنە کوشتەنشا. ئێمە هیچ موشکلێوەما چەنی کەسی نیەنە. ئی کوڕوو منە هەر پەژاکی کوشتەن، ئەگەر ئیسەیچ نەلا چێری، هەر ئاڎیشا کوشتەن. ھیچکەستەر نیا، ھەر پەژاکی کوشتەن”.
منیچ پێسەو نویسەروو ئی بابەتیە، بەش بە حاڵوو وێم ماوێوەن خەریکوو گلێرەو گەردەی زانایی وردینە جە بارەو ئی تێرۆرە قیزەونەیوە. پێوەنڎیم بە ٢ کەسێوە کەرد جە دەگاو ڕواری کە ھاماڵێ و قەومێ سۆرانیەنێ و جە نزیکەو سۆرانی و خانەوەدەیش مشناسا. ھەرپاسە جە خەڵکوو دەگاگایچم پەرسا، کە دەگایە ھامساو دەگاو ڕوارینە. سەروو بنەماو قسێ ئی بەڕێزا و ئا زاناییا کە جە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە وەڵاوێ بیێنێوە، سۆران ساحیوو بەلەمێو بیەن و پا بەلەمەو سەروو بەنڎاو داریانیەو خەریکوو کاروکاسبی بیەن.
یاگێ ئیشارە پەنەکەردەینە کە چا وەختەو ئی بەنڎاوە بینیا و ئاوەکێش سەرمجە بیە، پردەو بەینوو دەگایەکاو ناوێ و نوێنی بیە چێروو ئاوەکێوە و پیجۆرە خەڵکوو دەگایەکاو ڕواری و ئەسپەرێزی و ھەوەساوای و ھەجیجی ناچارەن بە کەڵکھۆرگێرتەی جە بەلەمی سەروو ئی بەنڎاویوە درێژەشا بە ئاماولوای و بە کارووکاسبی وێشا دا. سۆرانیچ یۆ چا کاسبکارا بێ کە پا بەلەمشەو بژیوو ڕوانەو خانەوادەیش و کناچڵە ساواکێش بەرئارێ.
پەی گردکەسیچ ئاشکران کە گەریلاکاو پەژاکی چنە ساڵێن جە ھەورامان بە گردی و جە کۆساڵان بەتایبەتی، بیەیشا ھەن بە قسێ خەڵکوو ھەورامانی و مەریوانی بە زۆر “باج” جە خەڵکی ھیتیاری و ئاژەڵداری و چی دمایچەو جە ئی بەلەمدارایچە مسانا. گۆیا سۆرانیچ یۆ چا کەسا بیەن کە چنە جارێ باجی زۆرەملیش چەنە سنیان تا بتاوۆ دریژە بە کاسبیەکەیش بڎۆ. گۆیا چەکدارەکاو پەژاکی ڕێژەو باجەکەیش گردجارێو بەرا سەرەو تا ڕادیو کە سۆران ئیتر نمەتاوۆ بڎۆش. چەولایچەو بە ھۆ ئا گمارۆیە کە کەوتەن سەروو ئیرانی، کەلووپەلی و واردەمەنی و… جە تەماموو ئێرانیەنە ڕۆبەڕۆ گرانتەر بۆوە. دەسەڵاتداراو ئێرانیچ ئاگایانە گرانیەکەشا وستەن ملوو خەڵکیەرە و باروو ئی گرانیە پەشتەو خەڵکی فەقیر و ھەژاریش ماڕاینە. پی ھۆکارەو سۆران ئیتر دەرەقەتوو باجدای و بەرئاردەی بژیوو ڕوانەو خانەوادەیش نمەێ و پا چۆرە کە گێڵانشەو، بە پەژاکی ماچۆ کە ئاڎ ئیتر نمەتاوۆ چی باروودۆخە گرانەنە بەردەوام ئی باجە قورسەیچە پاڎیشا بڎۆ، پەوکەی گنۆ وەروو ھەڕەشێ گەریلاکاو پەژاکی و پاجۆرە پەلکێشوو ھەوراگەو ژۆنیش کەرا و ئاکارەساتەیە مارا ملوو وێش و خانەوادەیشەرە.
دماو ئانەیە کە ئەنگووسەو ئی تاوانێ جە گردلایەوە ئاراستەو پەژاکی کریا، پەژاکیچ جە ڕۆ شەمەی، 2020.06.06 ی جە بەیاننامێوەنە نکوولیش جی تێرۆریە کەرد و نویستش:
“فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە بە ڕێگای لێدوانێک روو بە ڕای گشتی رایدەگەینێت: لە چەند رۆژی رابردوو دا لە گوندی رووار لە هەرێمی هەورامان کەسێک بە ناوی “سۆران ئەختەر سەمەر” کوژراوە. هەندێک لایەن بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی و بە دەنگۆی دوور لە ڕاستی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو رووداوەیان داوەتە پاڵ هێزەکانمان.
یەرەکە جەخت دەکاتەوە: کوژرانی “سۆران ئەختەر سەمەر” هیچ پەیوەندیەکی بە یەکیەنەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی گەریلای ئازادی کوردستانەوە نیە”
گۆیا پژاک قەوڵیچش دابێ کە پی زوویە بکراو ئی تێرۆریە ئاشکرا کەرۆ و بە خەڵکوو ھەورامانیشا بشناسۆھەرپاسە کە وەڵتەر نویستم، من بەش بە حاڵوو وێم پیوەنڎیم بە ٢ێ کەسێ خەڵکوو دەگاو ڕواریوە کەرد کە جە نزیکەو سۆران و خانەوادەکەیش خاس مشناسا. ئی دوە(٢) کەسە دڵنیای بێنی کە ئی تێرۆرە سامناکە ھەرمانەو پەژاکینە و ئا قساو تاتەو سۆرانیە و ئا ھەواڵایچە کە چیلاوچەولاوە وەڵاوێ کریاینێوە و پەژاکی تاوانبار کەرا، گرد ڕاسێنێ. من وێم چوون خەڵکوو دەگاگاینا و هەوارو ئێمە(مارانی) و هەواروو ڕواری(ژۆنی)هامسنوورێنێ و ئاماولوایە چڕوپر بەینمانە هەن و بیەن، جە خەڵکوو دەگاگایچم پەرسا و گردشا ئی هەواڵشا پەشتڕاس کەردەو و هەر پەژاکشا پێسەو بکەروو ئی تێرۆریە دا قەلەم.

بە سەرنجدای بە بەیاننامەکەو پەژاکی، چن پەرسێ مەیا وەرەو کە پژاک مشۆ جواوشا بڎۆوە:

١. پەژاك چی جە بەیاننامەکەو وێشەنە ئی تیرۆریە ئیدانە نمەکەرۆ؟ خۆ دڎانش پۆرە منیۆ کە ئی کوڕە کوشیان. تەماموو خەڵکوو ھەورامانی و ویروڕاو گردی شاھێڎی پەی پاکی ئی کوڕیە ھەژارەیە مڎا و ئی کوشتەیە بە تێرۆر مزانا و ئیدانەش کەرا. پەژاکیچ ھیچ تاوانێو نمەڎۆ پاڵوو سۆرانی، تەنیا وێش دورەو وزۆ، بەڵام ئیدانەیچش نمەکەرۆ. مادام ئی کوڕە سەر بە هیچ لایەنێو نەبیەن، زڵمش ئەو کەسی نەکەردەن، وەڵتەر و بە ئاشکرا جە لاو هیچ لایەنێوە هۆشداریش پەنە نەدەریان و هیج تاوانێوەش وەرانوەروو کەسێو یان لایەنێو نەکەردێنە، کەسیچ بە تاوانبارش نەزانان، ئیتر ئەرکوو هەر ئانزانێو داڎپەروەرین کە تێرۆروو سۆرانی بە تۆندی ئیدانە کەرۆ، ھەمخەمی وێش چەنی خانەوادە داخدارەکەیش و خەڵکوو ھەورامانی بەروزۆ و ھەوڵێ ئاشکرا کەردەی تاوانباراو ئی تێرۆریە بڎۆ. پەژاک نکوولی چانەیە نمەکەرۆ کە باجی زۆرەملیش جە سۆرانی ھۆرگێرتە بۆ، بەڵکوو تەنیا بە پەلە و چێروو گوشاروو وێرووڕاو گردینە نکوولی جە تێرۆریش کەرۆ! چی حاڵەتیچەنە تەنانەت حازر نیەن سەروەشی جە خانەوادەیش کەرۆ. ئی ھۆرزووکەوتە دژبەیۆوا پەرسێ فرێ وەشێ کەرا و پەژاک مشۆ جوابشا بڎۆوە.
٢. پەژاک چی 5 ڕۆێ دماو ئی تێرۆریە ئاماوە دەنگێ؟
پەژاک ئی بەیاننامەشە عانێو دابەرەو کە جە گردلایەوە پی تێرۆریە تاوانبار کریا. گرد کەس مزانۆ کە چا مەحاڵەنە ھێزی سیاسی چەکدارهەر ئاڎینێ چەنی جاش و پاسدارەکاو ئێرانی داگیرکەری. مادام ئی کوڕە بێ تاوان بیەن و بە بێ تاوانیچ تێرۆر کریان، ئەرکوو پەژاکی بێ کە زوو ئامایاوە جواو و ئیدانەش کەردایا، سەروەشیش جە خانەوادەیش کەردایا و پەیجۆریش پەی ئاشکرا کەردەی تاوانبارا دایا، چوون گردکەس ماچۆ کە سۆران باجی زۆرملیش بە پەژاکی دان و پژاکیچ جە بەیننامەکەشەنە نکوولیش چەنە نەکەردەن. ئی تێرۆرە ئەگەر کاروو پەژاک نەبیەبۆ، دەی مشۆ کاروو ئێرانی بیەبۆ. ئەگەر سۆران سەر بە ھێزیوی سیاسی بیایا، کۆماروو سێدارەی جە خۆڎایش بێ کە گێرۆش و بڎۆ دەھۆڵەکێش و پێسەو سەرکەوتێوی گەورەی گۆشی دنیای کەڕێ کەرۆ و بە ئاشکرایچ ئیعدامش کەرۆ. دەوڵەتو ئێرانی دەوڵەتێو تێرۆریست و تێرۆریست پەروەرەن و هەر بە تێرۆر تا ئیسە مەنەنەو و باکش جە تێرۆری و ئیعدامی نەبیەن و نیەن. بەڵام تا ئیسە خەڵکوو ھەورامانی ئی تێرۆریە ھەر بەر کاروو پەژاکیش مزانۆ. مادام پەژاکێ چاگەنە چالاکیشا ھەن و گرد ھیتیار و ئاژەڵدار و بەلەمدار و…. پەی “باجگێرتەی” مشناسا، دەی مشۆ بزانا تێرۆرێو پی گەورەیە پاڵوو دەسیشانە کێ کەردەن، یان هەر هیج نەبۆ بلا شۆنیشەرە.
٣. چیلاو چەولاوە لاگیرێ پەژاکی نویستەنشا کە گۆیا پەژاک قەوڵش دان، و پیسەو هێزێوی چەکدار و دەسەڵاتداری چا مەحاڵەنە ئەرکوو سەروو شانەیشەن کە پەیجۆری کەرۆ و بکەراو ئی تێرۆریە ئاشکرا کەرۆ. بەڵام تا ئیسە هیچ پەیجۆریەو نەکریان و پەژاکیچ ھەر بێدەنگیش ھۆرچنیەن. ئی بێدەنگیە فرە یاگێ گومانێنە.
—- ئی کردەوە، کەردەوێو تێرۆریستین —

تێرۆر جە یاسا میادەوڵەتیەکانە و جە واژەنامە سیاسیەکانە مانایە گردیەش ھەنە و جیا جە بڕێو جیاوازیێ وردەکاریێ، گردلایە سەرو خاڵە گردیەکاش کۆکێنێ. تێرۆر کردەوێوەن کە وێش چی خاڵانە مرمانۆ:
١. هێڕشی ئاشکرا یان پیلانگێڵانە پەی سەروو کەسێو یان کەسانیو بە مەخسەڎوو کۆشتەیشا بە مەخسەڎوو تۆقنای گلێرگەی و وێسەپنای
٢. ھێڕش پەی سەروو کەسێو یان کەسانێو بە مەخسەڎوو تۆقنایی و زامڎار کەردەی جەسەییشا تا ملکەچێشا کەرۆ.
٣. ڕفانای و بە بارمتە گێرتەی کەسێو یان کەسانێو کە ھیچ تاوانێوەشا نەکەردێنە یان نەسەلەمیاینە.
٤. ھێڕشی وێرانکارانە پەی سەروو دەموودەسگا و یانێ و بینا گردیەکا، پێسەو فێرگەی، چارەسەرخانەی(نەوەشخانە)، ڕاوبانی گردی، کەرەسەو ئاردەوبەردەی گردی وھتد. ھەرپاسە پەی ئا یاگا کە فرەتەر خەڵکی ئاسایی و بێ تاوان تلیۆ پوە و بە ناهەق بۆ بە قوربانی.
٥. ڕفانای و بە بارمتەگێرتەی تەیارەی و کەشتی و…. بە سەرنشینەکاشاوە و هەڕەشێ تەقنایەو یان کوشتەی سەرنشینە بێتاوانەکا بە مەخسەڎێو سیاسی یان ئابووری.
٦. بەرھەم ئاردەی و ورەتەی و بە گردی دارابیەی و بەکارئاردەی ھەر چەکیو، کە ھەڕەشی بۆ پەی خەڵکی ئاسایی و بێ تاوانی، پیسەو چەکی شیمیایی، ئەتۆمی، بیۆلۆژی و………
٧. وەڵاکەردەیەو ئا مادە گڕگێرا کە با بە ھۆکاروو گڕگێرتەی یاگە گردیەکا و سۆچنانی ژیوگەو و خنیکنای و کوشتەی خەڵکی بێ تاوان و مەدەنی..
٨. وێران کەردەی سەرچەمە سرووشتیەکا، تەقنایەو ھانەو ئاوێ، و بە گردی بڕیەی ئاوێ و کارەبای و ھەرپاسە دلێنەبەردەی ئا پەیوازیە زەروراو ژیواو ڕوانەو خەڵکی کە بۆ بە ھۆکاروو خەسارەتی گیانی و ماڵی خەڵکی ئاسایی و بێ تاوانی.
٩. تەنانەت ھەڕەشەکەردەی بە ئەنجامدای ئی کردەوا کە جە خالەو ١. ھەتا ٨. ئامێنێ، بە کردەوێو تێرۆریستی دریۆ قەڵەم، چوون گیانوو خەڵکی مەدەنی و بی تاوانی وزۆ خەتەر.
ھەر کردەوێو کە وێش تەنیا جە یۆ چی خاڵانە وینۆوە، بە کردەوێو تێرۆریستی دریۆ قەڵەم.

ڕفانای پیلانگێڵانەو سۆرانی بەلای کەمەوە ویش جە خاڵەکاو ١ و ٢ و٣ ێنە مرمانۆ. بە پاو ئی پیمانە گردیاو ئەشناسەو دیاردەو تێرۆریسمی، کوشتەی سۆرانی بێ تاوانی کردەویو تیرۆرسیتین و مشۆ ئیدانە کریۆ. بکەراو ئی کردەوەیە تێرۆریستێنی و مشۆ ڕسوا کریا و دریا بە دادگای و بە سەزاو تاوانەکێشا یاوا.

باجی ڕەوا یان زەڕئەسای زۆرەملی،
باجی ڕەوا، یان یاسایی باجێوەن کە دەوڵەتێو یان ڕێکوزیایەو دەسەڵاتداری ڕەوا و دێمۆکراتیک و ھۆرچنیا جە لاو خەڵکیەو، دیاریش کەرۆ. ئی سامانە سیاسیە(دەوڵەت یان ڕێکوزیایەو دەسەڵاتداری ڕەوا) مشۆ وەڵ جە گردچیەنە ڕەوایی سیاسی و ئەخلاقیش لاو خەڵکیەو سەلەمیا بۆ و خەڵکوو وەڵاتی وێش جە ھۆرچنیەو دێمۆکراتیکەنە و سەروو بنەماو یاسای بنەڕەتی وەڵاتەکەیشا ھۆرشا چنیەبۆ و دەسەڵاتشا پەی ماوێو دیاریکریای دابۆ دەس. ئی سامانە سیاسیە ئەرکوو سەروو شانەیشەن کە ئی باجیە بە پاو یاساو باجی ڕەوای جە مووچەو خەڵکی ھەرمانکەری و دەرئامەڎداری گێرۆوە و خەرجوو وەڵاتیش کەرۆوە. پەی نموونەی مەسرووفاتوو فەراھەم کەردەی ئاسایشوو وەڵاتی، ئاوەڎانی گردی، بووجەو وانای و پەروەردەی، کێشتەی جاڎەی پەی گرد شارو دەگایەو، بووجەو چارەسەرخانەی، دەواودەرمانی، زانشگای، وەرزشگای، فێرگای جۆراوجۆرێ، مووچەو پەککەوتا و خانەنشینا و بێ ھەرمانا وھتد…

ھیچ حێزب و ڕێکوزیایەو ئا مافشە نیەن بە ھەر بەھانێو داواو باجی جە خەڵکوو ھەورامانی کەرۆ. ھیچکام چا حێزبا ھۆرچنیای و ئەرمانەرێ داواکاریە ڕەواکاو خەڵکوو ھەورامانی نەبیەنێ و نیەنێ. ئا بە نامێ باجەیە کە تا ئیسە جە خەڵکوو ھەورامانیشا گێرتەن، باج نیەن بەڵکوو زەڕئەسای زۆرەملین و ناڕەوان و جە یاسا میادەوڵەتیەکانە بە تاوانکاری ئابووری(جنایت اقتصادی) ئەشناسیان وسەزای قۆرسەش پەی دیاری کریاینە. چوون ئا لایەنا ڕەوایی سیاسی و ئەخلاقی خەڵکوو ھەورامانیشا نەبیەن و نیەن. و ئا زەڕیچە کە بە ناڕەوایی و بەزۆر جە خەڵکیش مسانا، ھیچش نەسیبوو خەڵکو ھەورامانی نمەبۆوە و بەڵکوو بە چەپوانە ھەر شەڕ ویانەوێرانی و زوانبڕیەیش پەی ئێمەی ھەورامی زوانی شۆنیوە بیەن.
ئی تاوانکاریە کە جە ھەورامان دژ بە ھەورامیەکا کریۆ،بەڕاسی کەم وێنەن. با نموونەو سۆرانی بارمێ وەروو چەماما و خاس وردش بیمێوە تا بزانمێ ئی زڵمە چن گەورە و تاوانکارانەن:
سۆرانی زەحمەتکێش بە وێش و بەلەمێوە کە ستانداردیچ نیەن، گیانوو وێش وزۆ خەتەر و سەروو بەنڎاوو داریانیەو نانوو ڕوانەو ھیلدای ساوای و خانەوادەیش بەرمارۆ. گردکەسیچ مزانۆ کە چا باروودۆخە قەیراناوی و گرانەو ئارۆ ئێرانینە چن سەختەن سەروو ئا تەوەنە ڕەقاو ھەورامانیەو نانوو خانەوادەی بەرباری. ئیجا لایەنێو سیاسی چەکدار و زورەمل کە بە ساڵانەن سەروو دڵوو خەڵکوو ھەورامنایەو بە زورەملی مژیوۆ، مەی بە زۆرو چەکی بەرھەموو ئا ھەرمانە خەتەرناکێ سۆرانیە بە ئاشکرا تاڵان کەرۆ و نانوو ھیلدای ساوای بڕۆ، و ئی نانبڕیەیچە بە مافوو وێش مزانۆ. ئی تاڵانکاریە بە کردەوە یانی بە کۆیلە کەردەی خەڵکی. ئیجا سۆران ھەقش نیەن واچۆ من خانەوادە ئینا ملمەو، بارو دۆخو ئیرانی خراوەن و نمەتاوو هەم بژیوو ڕوانەو ژەن و زاڕۆڵەکەیم بەرباروو، هەم ئی زەڕیچە بە زۆرەملی بە شمە بڎەو. ئەگەر واچۆ من ئیتر نمەتاوو ئی “باجەیە” بڎەو، بە بێ یوە و دوێ جە گرد مافێوی ئێنسانی ڕووت کریۆوە و مافوو ژیوایش چەنە سنیۆوە و مشۆ دەس وپاش مەڕیۆ و بە ٦ فیشەکیچ کوشیۆ و جەنازەکەیچش پا کەشاوە فڕە دریۆ. هیلدای بەسەزوانەیچ مشۆ جە سۆزو تاتەیش و جە بژیوو ڕوانەیش بێبەشە کریۆ. ئینە واقێعیەتێو یەکجار تاڵەن و ھەر لایەنێو کە ئی تاوانێشە ئەنجام داینە، ئەوپەڕوو دڕندەیی و بێبەزەیی وێش نیشانە داینە و بە ئاشکرا و جە سەڎەو ٢١ینە دەورانوو کۆیلەداریش زینڎە کەردەنەو!!

هێزە کوردیەکا و تێرۆروو سۆرانی

تێرۆروو سۆرانی و بێدەنگی شەرمەسارانەو ئا هێزە کوردیا کە چەمشا بڕیەن هەورامانی، جارێوتەر سەلەمناش کە ئانزانی هەورامی پەی ئاڎیشایج ھیچ ئێژایەوەش نەبیەن و نیەن. ھیچ لایەنێو بە ڕەسمی ئی تێرۆرشە ئیدانە نەکەرد و سەروەشیش جە خانەوادەو سۆرانی و خەڵکوو ھەورامانی نەکەرد. کەچی ئەگەر جە مەھاباد و بۆکان کەسێو بە نەوەشی کۆرۆنای بمرۆ، زوو کەراش ئەنداموو وێشا و وەڵاکریای ڕەسمی وەڵاو کەراوە و سەروەشی جە گردلایە کەرا. گەورەتەرین کێشەو ئاڎێشا ئانەن کە کەس نەواچۆ هەورامی زوانەن و کەس داواو مافی زوانی وێش نەکەرۆ. مافێو کە پەی وێشا ڕەوان و پەی ئێمە ناڕەوان. ئەگەر ھەورامی زوانێو داواو ھەر ئا مافا کەرۆ، کە ئاڎێ ھەنێشا، ئانە “مەترسین پەی ئاسایەشی نەتەوەیی” (ئاڎیشا) و ئینە جیاوازیوازین و ئا کەسە مافوازا دارەدەسێ داگیرکەرانێ و…ھتد. من چیگەنە ھیچ جیاوازیەو بەینوو بکوشەکاو سۆرانی و ھێزە نکوولیکەر و تەکزوانوازەکا نمەوینوو. ھەردویشا پەی ھەورامانی ئیدیم و ئەودیموو مەداڵیەنە. بکوشە تێرۆریستەکا مافوو ژیوایشا بە سۆرانی ڕەوا نەدی، چوون زەڕی زۆرەملیش نەبێ بڎۆشا پەنە. سۆران زەمانێو مافوو ژیوایش ھەن کە کۆیلەو ئاڎێشا بۆ و ئەوەڵ ئاڎێشا بژیونۆ. ئێڎێشایچ ھیچ مافێوەما پەنە ڕەوا نمەوینا، ماری تۆپا وزا وەروو پایاما، تۆمەتێما مڎا پاڵ و ھەڕةشێما وەنە کەرا، چوون پاسە ویر نمەکەرمێوە کە ئاڎێ گەرەکشانە و داواو ھەر ئا مافا کەرمێ، کە ئاڎێ وێشا ھەنێشا. یانی ئێمە بەکەم و کۆیلە منیارە و تەنیا زەمانێو ئێژاییما ھەن کە بە دەسوو وێما مافەکاما کەرمێ قوربانی پەی ئاڎێشا. کاڕیو کە بڕێو ھەورامی زوانێ وێ بەکەمزانێ و پلەو پایەوازێ پەیشا کەرا و بیەنێ دارەدەسوو ئاڎێشا پەی گیانوو خەڵکەکەو وێشا.
بەڵام با گردوو ئی حێزبا و دارەدەسە ھەورامی زوانەکاشا خاس بزانا کە وەرانوەروو ھۆشیاری و ژیری خەڵکوو ھەورامانیەو ھیچشا پەی نمەکریۆ. دەورانوو تەکزوانوازی یان پێسەو وێشا ماچا، “نەتەوە سازی سەروو بنەماو تەکزوانی” چنھا سەڎێن کۆتاییش پەنە ئامان و مەڕیان. بە گردی تەکزوانوازی جە وەڵاتی فرەزوانینە کوای ئاسنی سەردین، ھەرچن وەڵاتی تەکزوان جە ئاستوو دنیاینە دیاردێوی دەگمەنەن.

ئەرکوو ھاموەڵاتی ھەورامی
بە پاو یاسای بنەڕەتی گرد وەڵاتیوی دێمۆکراتیکی ئەرکوو گرد دەسەلاتێوی ڕەواین کە سەروو هاموەڵاتیاش بەیوە جواو و گرد هێز توانایەوەش تەرخان کەرۆ پەی پارێزنای مافووهاموەڵاتیاش، بە تایبەت ئەگەر هاموەڵاتیەوەش جە لاو کەسێوی لایڎەیەو و یان جە وەڵاتیوەتەرەنە مافش پاشێل کریابۆ. ئینە ھیچ پێوەنڎیەوەش بە ویری ناسیۆناڵیستیەوە نیەن، بەڵکوو ئەرکی یاسایی و ئەخلاقی دەسەڵاتی، یان ھاموەلاتین وەرانوەروو ھاموەلاتی وێشەو. ئینەیچ مافیوی یاسایی ئا ھاموەلاتینە کە مافش پاشێل کریان، ھەر پا جۆرە کە مافوو گرد تاکێوەن کە جە حاڵەتوو کێشەی یاسایینە پەیوازش بە پارێزەری یاسایی ھەن و مشۆ بۆش. ئیسە کە ئێمەی ھەورامی ساحێوو دەسەڵاتیوی ڕەوا و ھۆرچنیاو وێما نیەنمێ، ئەرکی ئەخلاقی و ھاموەڵاتی گردیمانە کە گرد یاگیەنە سەروو ھاموەلاتیەکاما کە مافشا پاشێل کریان، بە ئەرکوو وێما ھۆربێزمی و بەیمێوە جواو. ئانا وەرەچەماو گردیماوە ھاموەڵاتیما، سۆران ئەختەر سەمەر، بە ناھەق و ناڕەوا جە وەڵاتوو وێمانە و جە یانەو وێشەنە بە دەسوو لاێڎەی زاڵمی گەورەتەرین مافی ئێنسانیش، کە مافوو ژیواین، بە شێوازێوی دڕندانە چەنە سنیان و لەت و پار کریان. بێدەنگیما ھۆرنەیستەین بە ئەرکی ئەخلاقیما و رەواییداین بە پاشێلکاری مافەکاما جە لاو لایڎەی زاڵمیوە جە یانەو وێمانە.

موختار کەریمی- ئاڵمان. 2020.07.10




چاکسازێکانی حکومەتەکەی مەسرور و هاو مافیاکانی، تەنها کات کوشتنە… تاهیر عیسا

چاکسازیەکانی حکوومەتۆکەی مەسرووربارزانیی و شەریکە مافیاکانیی، تەنیا کاتکووژیی و خافڵاندن ولەچاوەڕوانیدا هێشتنەوەی خەڵکی هەژارو برسیی و بێمووچەی کوردستانە!

چاکسازیی ڕاستەقینە، بەئاڵ وگۆڕیی ڕیشەیی لەسیستەمیی سیاسیی وئابووریی ئەم دەسەڵات و حکوومەتە تاڵانچیی و دزو مافیاچێتیەدا نەبێت، بەدیی نایەت!
ئەوان بەمەسرورو باوک وباپیرو ئەژدادو شەریک وهاوبەشەکانیانەوە(بنەماڵەی تاڵەبانی) کە لەمێژوویی بازرگانیی کردنیان بەخوێن و ئێسک وپرێسکیی مردوو وزیندووی خەڵکی نەدارای کوردستانەوە، ناوە ناوە لەسەر پێش بڕکێی ئەم بازرگانییە هەندێ جار دوژمنی باوک کووشتەی یەکترو هەندێک جاریش برای لەدایک وباوکییان بوون و دەست لەناو دەست دزیی تاڵان وبڕۆیان لەخەڵکی هەژارو برسیی و خێرلەخۆنەدیووی کوردستان کردووە!
ئەم دەستەو تاقمە مافیاییە، ناتوانێت داریی ژێر پێی خۆیان ببڕنەوە، چونکە چاکسازیی لەم ئەزموونۆکەی کوردستاندا، لەهەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتن وقەیدو بەندانەدا دەکرێت، کە ئەم دەسەڵاتە خێڵکەکییە خۆپەرستە بۆ مانەوەی خۆیان و دەوریی خێڵەکیانەی خۆیان، لەژێر ناوی سەربەخۆیی ئابووریدا، دەستیان بۆبردوو، کوردستانیان بەژێر زەمین وسەرزەمینەکەیەوە، ڕادەستی فاشیزمیی ئیسلامیی ئیخوانیی و ڕابەرە قێزەون ودزێوەکەی” ئەردۆغان “ی فاشیست کردوو، ئەمڕۆکەش هەموومان ئاکامە ترسناکەکەی کە خۆی لەداگیرکردنیی کوردستان و بەدیهێنانی خەونە دێرینەکەی کە خۆی لە جێبەجێکردنیی میساق وپەیمانە دزێوەکەی کەمالیستەکاندا دەبینێتەوە کە دوای داڕووخانی خەلافەتی عوسمانی و لەدەستدانی هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوخەلافەتەکەیان بە کوردستانیشەوە، دەبینێتەوە!
ئەم بنەماڵە تاڵانچییەو هاوبەشەکانیان کە خۆی لەهەموو ئەو پارتۆکە و ڕێکخراوە قەومیی و ئیسلامیانەی تریشدا دەبینێتەوە بە چەپ وکۆنەپەرستیانەوە کە لە سیناریۆ گاڵتەجاڕیەکانی سیی ساڵەی ئەزموونیی هەرێمدا، لە سەرجەم هەڵبژاردنە ناوە بەناوەکانیاندا بەمەبەستی لەوەڕان و بوودجەخۆریی لەپاڵ ئەم مافیایانەدا شەرعیەت وڕەوایەتییان بەم ئەزموونە قێزەون وناشیرینە داوە!
ڕووداوەکانی ئەمڕۆ، زۆر ڕۆشنتر لەڕابردوو ئەو ڕاستیەمان بۆ دەپات دەکاتەوە، کە ئەوان تەنانەت دەستبردن بۆ ڕیفڕاندۆم وسەربەخۆییش پلانێکی داڕێژراویی نێوان خۆیان وئەردۆغان بوو، هەتا لەلایەک خۆیان لەپاڵ پرسیی ڕیفڕاندۆمدا وەک خەمخۆریی پرسیی نەتەوەیی بەخەڵکی کوردستان بزانن و ڕیشسپێتی خۆیان بەسەر لایەنەسیاسیەکانی تردا بسەپێنن ولەلایەکی دیکەش وەک پەردەیەک بۆ شاردنەوەی پیلانە ژێر بەژێرەکانیان لەگەڵ ئەردۆغان وئاکەپەدا پێ بشارنەوە ! ئاکامەکەیشی بەوجۆرەبێت کە بینیمان و ئەمڕۆکەش دەیبینین، چۆن وەک مێژووی ڕابردوویان پەلکێشیی داگیرکاریی بۆ سەر خەڵکی کوردستان لەڕێگای داباراندنیی بارووت وئاگردا دەکەن و ڕۆژ نییە پۆلێک لەخەڵکی ناوچە سنووریەکان نەکەونە ژێر ڕەحمەتی تۆپ وکاتیۆشاو فڕۆکە جەنگیەکانی فاشیزمی تورکیاو تێدانەچن وماڵ وحاڵ وژیانیان وێران وخاپوور نەبێت!
ڕووداوەکانی ئەمڕۆ پیشانمان دەدەن، کە ئەوەی ئەم خودایانەی کوردستان بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا هێناوە، لەژێر ناویی ئابووریی سەربەخۆدا، سەرباریی ئەو هەموو دزیی وتاڵانیەی لەسروەتی کۆمەڵایەتی کوردستان وداهات و قووتی خەڵکی نەداریان کردووەو سەرباریی ئەو هەموو قەرزو قۆڵەی لەڕێگای گرێ بەستەکانیانەوە لەگەڵ کۆمپانیا تاڵانچییە تورکیی و جیهانیەکاندا بەمل خەڵکی کوردستانیاندا هێناوە کە بەملیاران دۆلاریی مووچە خۆرانیشیان بەناوی پاشەکەوتەوە لە سفرەی مووچەخۆرەکانەوە تێدابرد، دەستبردنیان بۆ چاکسازیی و ئەو لایەنانەش کە دەهۆڵیی ئەو چاکسازیەیان لەگەڵدا دەکوتن”گۆڕان” جگە لە فریودانێکی ڕاشکاوانەو بێچەندوو چوونیی خەڵکی کوردستان چیتر نییەو هەرکەسێک کەمێک بیر لە باکگڕاوەندیی ئەم دزو تاڵانچیانەی کوردستان بکاتەوە نابێت بەدرۆو دەلەسەکانیان فریو بخوات ودەبێت بۆ ڕزگار بوون لەم هەل ومەرجەو بۆکۆتایی هێنان بەم دۆخە سەخت و ناسەقامگیرە، دەست بۆ ڕێگا چارەی تر بەرێت و من وەک خۆم پشتگیریی لەناو سەرجەم ئەو بەدیل وڕێگاچارانەی کە لەناو سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا خراوەتە ڕوو، ڕێگاچارەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ، ئەم سیستەم وحکومەتە دەبێ بڕۆن ئیتر نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماورییە “http://www.hkkurdistan.org/ئەم-سیستەم-و-حکومەتە-دەبێ-بڕۆن-ئیتر-نۆ/…” بە ڕادیکاڵترین و شۆڕشگێڕانەتریین ڕێگاچارەی دەربازبوون لەم هەل ومەرجەی ئەمڕۆی کوردستانی دەزانم، ئەگەر خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشیی کوردستان بێتە پشتیی و لەدەوریدا خۆیان سازمان و ڕێکخراو بکەن، دەتوانێت بەئیرادەی سەربەخۆیانەی خۆیان ئاسۆیەکی ڕۆشن بخاتە بەردەمی خۆی و تەواویی چین وتوێژە مەحڕوومەکان کۆمەڵگاو کوردستان لەدەستی ئەم دەستەو تاقمە دزو تاڵانچیانەی بۆرژوازیی ڕزگار بکات و ئازادیی یەکسانیی لەکۆمەڵگادا دەستەبەربکات!

تاهیر عیسا.
7.07.2020




“سەفەر” ی “پور” م … شیعر: جەلال عەبدوڵا ساڵح

بە “سێبەر”ی
“درەخت”ەکاندا دەیزانی
تەمەنی دارستان
چەند سەدەیە؟
بۆ هاوینی خۆشدەوێت
میووە؟
کاتێک باڵندە دەیخوێند
بۆ “ئاو”ی دەکردە
“ئینجانە”ی بەرهیوان؟

“پور”م

لە” پایز”دا
گوناهی “مڵە”ی
باس دەکرد
بۆ دارهەرمێ
بەڕیحانە” ی” دەووت:”
نەتۆرێ لە ژن
تکای دەکرد لە لافاو
دەپاڕایەوە لە ئاو
ئاگایان لە گەرای ماسی بێت

“پور” م

بۆ ئەوەی پێکەنێت
باخ
حەوزی پڕکرد
لە “ڕەنگ”ی مانگ
پور”م”
هەموو”عەسر”ێک
باسی سبەینێی
دەکرد بۆ دایکم
جارێک
گوێم لێی بوو
پێێ ووت:
ئەوەندە
جگەرە مەنێرە
بۆ “ماڵ”ی گیرفان
دۆستی ژەهرە

تووتن

ڕەنگی “کراس”ەکەی بەری
هەناسەی هەور بوو
ڕەفتەی سەری
گەڵای ماڵی باخ بوو
“ڕۆح”ی
ڕەنگ”ی زەردەپەڕی”
کەنار چەم بوو

“پور”م

چوار “چەم”ی عاشقی هەبوو
“گوند”ەکەی
“پور”م
“مناڵ”ەکانی
هەمیشە شەڕیان بوو
کاتێک باران دەباری
دەپارایەوە لە سرووشت
هەر”چوار”یان
بکا بە یەک دەریا
لە تاو “خەفەت”ی ئاو
مرد “پورم”
“مناڵ”ەکانی
“چەم” یان دابەش
ماسیەکانیش
هەموو مردن

“دڵۆپ” ێک باران بوو
گەڕایەوە
بۆ لای دەریا
پورم
نە “دڵ”ی دەکرایەوە
بە ڕەنگی
کڵاوی سەری
براکانی
نە بە فێڵی زەردەخەنەی
کوڕەکانی
پورم
تۆزێک ڕەنگ بوو
لەسەر سنگی گەڵا
هەتاکوو مرد
ڕووی لە “میحراب” ی باخ بوو
کاتێک بەجێی هێشتم
لە “دڵ”مدا
ناشتم
تۆزی “تەرم”ەکەی
“پور”م




هەناسە سارد … عارف کوردە

قوڵپی هەنسکەکەی تۆیە
دوندی چیاکانیش سەر ئەکا
پاروە نان و بژێوی ژیان
ئینسان بێ چارە ئەکا
خەمی زۆرو هەناسەی سارد
گوێی پارەدار کەڕ ئەکا
قرچەی دڵ و دەروونتە
چی ویژدانە سڕ ئەکا
چارەکێ گۆشتی نێو مشتت
کۆمەڵێ سک، چۆن تێرئەکا؟
دەست و بازوو ڕەنجکێشانت
کۆشکی ئەوان بەرز ئەکا
ئەچۆڕێ لەگیانت شیلە
گۆزەکەی وان پڕ ئەکا
ژیانی پڕ شکۆو بەرزی تۆ
کەلەی پووتیان شۆڕ ئەکا
لەئاست ئەشکی چاوەکانتا
مەلاو قەشە شەرم ئەکا
هەر سەرگردەو بنگردەیە
لەسەر ئەژماری خوێنەکەت
ژمارەی بانکی زیاد ئەکا
مافی مرۆڤ لێی نوستووە
بێباک بادە نۆش ئەکا.




دوا قه‌سیده‌ی شاعیری ناسراو عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌غدایی نادیار

1

چاوی ئاژاوه‌گێڕی شه‌و له‌ به‌غدا
دووچاری شێتیی عاشقانی كردم
باوكم لێی ده‌پرسیم :
(( چی به‌ نهێنی ده‌خوێنمه‌وه‌و
ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنمه‌وه‌
له‌ ژێر پێخه‌ودا ده‌یشارمه‌وه‌و
تا به‌ره‌به‌یان بێدارو
گوێ له‌ بانگی كه‌ڵه‌شێری
هاوسێكان ده‌گرم ؟
به‌ خه‌مه‌وه‌ وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه‌ :
بابه‌ ، ئه‌و كتێبانه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌
چه‌ندان چه‌رخه‌ قه‌ده‌غه‌ كراون
له‌وانه‌ هه‌ندێ كتێبی جادووگه‌رین
هه‌ندێ كتێبی سیمیا و
هه‌ندێكیش له‌باره‌ی مردووان و
شارستانییه‌ته‌كانی ئاو
هه‌وڵ ئه‌‌ده‌م
خۆڵه‌مێشی خۆشه‌ویستی
بكه‌م به‌ زێڕ ، یا به‌ وشه‌
ئه‌وانی دیش
به‌ فرمێسكه‌كانم نۆژه‌ن بكه‌مه‌وه‌
یا له‌سه‌ر به‌رپه‌ڕی سپیدا
لاوانه‌وه‌ی شاژنه‌كانی ئوور بنووسم
كه‌ ئه‌گریجه‌ی زێڕینی یه‌كێكیانم
له‌ مۆزه‌خانه‌ی به‌رلین بینی
وێنه‌ی ئه‌وی دیشم
له‌ مۆرێكی قوڕین
ده‌یگڵۆفم
برووسك ، كۆڵانه‌كانی به‌غدا
ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ ))
دایكم له‌و دیو ده‌رگاوه‌ ده‌پاڕایه‌وه‌
ئه‌و ده‌رده‌ بپه‌ڕێنم
به‌ڵام شێتییه‌تیم هه‌ر مایه‌وه‌و
عه‌شقم زیاتر ..

           (2)

له‌ گۆڕستانی ( غه‌زالی ) دا
مردوو ده‌گریان
دره‌ختیش ده‌گریان
گیانه‌وه‌رێكی دزێو
له‌ پشیله‌یه‌كی گه‌ڕ ده‌چوو
پێیان ده‌گوت ( زه‌بزه‌ب) (*)
گۆڕی تازه‌مردوویه‌كی هه‌ڵده‌دایه‌وه‌
ده‌ستی مردوو ده‌رده‌كه‌وت
ده‌یقرتاند ..
ژنێك به‌ جل وبه‌رگی گوندییان ده‌یبینی
ده‌قیژێنێ
لێ گیانه‌وه‌ری برسی
له‌ كرۆژتنی نێچیری به‌رده‌وام ده‌بێ ..
تۆلاز به‌ شواڕك و به‌ داسانه‌وه‌
له‌ نیوان گۆڕی مردووان ده‌ركه‌وتن
به‌ربوونه‌ گیانی زه‌بزه‌ب
په‌كی كه‌وت و ده‌ستی به‌ میاوه‌میاو كردو
چنگی قرتێنراوی
به‌ ڕووی تۆلازه‌كان به‌رز كرده‌وه‌
ئه‌عڕابی هه‌ڵاتن ..
وتی
ئه‌و ساڵانه‌ی نه‌فره‌تیان هێنا
خه‌ڵك برسییه‌ ،
ئه‌ستێره‌ی دمۆریش
به‌سه‌ر گۆڕستانه‌كانی به‌غدا دا ده‌ڕژێن
كێ ده‌زانێ
دڕنده‌ی به‌چۆكداهاتوو
له‌ یاده‌وه‌ری دابڕێندراوی گه‌ل دا
ناگه‌ڕێته‌وه‌ ،
تا پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م سه‌ده‌یه‌
زیندووان بخوا ؟

              (3) 

شه‌یتانی شیعر
به‌ خۆشه‌ویستی ژنێكی زۆر له‌ خۆم بچووكتر
فریوی دام
كه‌ پێده‌كه‌نی و ده‌گریا !
ده‌پاڕایه‌وه‌ له‌ باده‌ی خۆمی بده‌مێ و
فێری نهێنی
گریانی به‌كوڵی
(تار)ی بكه‌م
له‌و وه‌خته‌ی شاعیران ده‌مرن ..
خانم
له‌ گه‌ڕه‌كێكی میللی به‌غدا داده‌نیشت
له‌ واڵا كردنی لینگان و خواردنی هه‌نجیر
چیتر نازانێ ..
نیوه‌شه‌و چاودێریم ده‌كرد
ئاره‌زوومی پێ دابمركێنمه‌وه‌و
پێش كازیوه‌
بگه‌ڕێمه‌وه‌ گۆڕه‌كه‌م
به‌ڵام شه‌یتان
چاودێری ده‌كردم
چاودێری ئه‌ویشی ده‌كرد
فێری ده‌كرد ،
چۆن به‌ مه‌كری مێینان
هێزی ڕۆح و سه‌رچاوه‌كانی ئاگرم
لێ زه‌وت بكا .
به‌ڵام قه‌ده‌ر
گاڵته‌ی به‌و و
به‌ شه‌یتانی شیعر كرد
من له‌و و له‌میش به‌هێزترم
ئه‌وه‌تا پێشه‌وام غه‌یاسه‌ددینی به‌غدایی
له‌ په‌راوێزی ده‌سنووسه‌كه‌یدا ( جادووی مێینه‌)
ڕایسپاردووم
چۆن مه‌له‌
به‌م لێشاوه‌ ئینسانییه‌دا بكه‌م .

دیمه‌شق 15-3-1999

ئاماژه‌
(*) كه‌ مه‌غۆله‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مابوو بگه‌نه‌ به‌غدا ، برسییه‌تی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی بوو
ئینجا له‌باتی ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك بۆگرفتی برسییه‌تی و قاتیی بدۆزرێته‌وه‌و شووره‌كانی شار به‌هێز بكرێن بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی داگیركاران ، داروده‌سته‌ی دوا خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی ده‌ستیان دایه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌مگۆ و پاگه‌نده‌ بۆ ده‌مكوت كردنی خه‌ڵك و ناچار كردنیان بۆ ماڵنشینی وپاراستنی ماڵ و مڵكیان كه‌ ئه‌منییه‌ت به‌ره‌و داڕمان ده‌چوو .
له‌و پاگه‌نده‌و ده‌مگۆیانه‌ی ( ئیبن ئه‌سیر ) باسی ده‌كا : گوایه‌ گیانه‌وه‌رێك نیوه‌شه‌وان ده‌رده‌كه‌وێ گۆڕی مردووان هه‌ڵده‌داته‌وه‌ لاشه‌یان ده‌خوا ..!
به‌ڵام ئه‌مه‌ش خه‌لیفه‌ی لاوازی له‌ مه‌رگ نه‌پاراست ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ پارێزگاری له‌ خۆی ته‌سلیمی مه‌غۆله‌كانیش بوو .

(**) ئه‌م شیعره‌ی به‌یاتی دوا قه‌سیده‌یه‌تی كه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كورت پێش
كۆچی دوایی نووسیویه‌تی و پاش مردنی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ .
بڕوانه‌ ڕۆژنامه‌ی ( المدی) ژماره‌ 1710 .
https://almadapaper.net/view.php?cat=15242




کەنار بە کەنار بەدواتا وێڵم … شیعر:کاوە عوسمان عومەر

تەنها فریای کڕنۆشێک….
بۆ دڵۆپە شەونمێک کەوتین،،،
کە ڕێژنە بارانێک هەموو ڕێگاکانی سڕیەوە،،
تۆ وتت چی ئەبێت گەر لە ئەستێرەکان…
ملوانکەیەکم بۆ بهۆنیتەوە،،
تۆزێک چاوەڕێ کەی، بەڵکو مەرگێک …
بە جوانترین پۆشاکی بگاتە جێ،،،
هەردوکمان لەم ویستگە سارد و…
تەزیوەدا بباتەوە،،
بەڵام پێم ووتی….
من هەرگیز ئەم کەنارە جێ ناهێڵم،،،،
ئەزانم، وێنای تەمی تۆش خەیاڵە،،،
مەلەکانیش، ڕەنگی بزربووی تابلۆیەکە…
هاکا کڕێوەی کات…
بە پەنجەی تەزیوو شەختەی سڕیەوە.
…………….
خۆزگە لەم کەنار بۆ ئەو کەنار،،
لەم ویستگە بۆ ئەو ویستگە،،،
تەرزە چرپەیەکی ترت ئەهاتەوە،،
لێرە کەنارە، شەپۆلی گڕگرتوە،،
ووێڵیە، وونیە….
بەلەمی یاخیبونە،،،
بە دوای زەردەی زەردەخەنەیەکتا ….
کڕێوەی بینینتی هەڵکردوە ،،
لێرە کەنارە….
وەرینی هەورە، ،
شەکەت وماندوویی خۆرە….
بۆ چۆڕێ نمەی گەڕانەوەت…
کڵپەی گرتوە،،
لە بێ ئامادەییتا، لە وونیتا….
مەشخەڵی نووری چرای ….
سەرکەنارمە، گوڵێکی قەشەنگی…
بە پشکۆی لێوی مانگتەوە جێهێشتوە،،
ئەوەتا لە ویستگەی شەمەندەفەرەکانا،،،
لە لەنگەری کەشتیە نوقم لە تەمەکانا…
لە ژوورە چۆڵ و تەزیوی هۆتێلەکانا،،،
لە شارە پڕ تارماییە…
بێ لانەو بێ دەوارەکانا،،،
هەموو شوێنێک شەپۆلتە،،
هەموو دارێک ڕوخسارتە،،
هەر فارگۆنێک پڕ لە ڕووتە،،
هەر کەشتیەک پڕ لە تارماییتە،،
بەڵام لە م وونیە،،
لەم نەفرەتی نامۆییە،،
تەنها رێژنە عە شقێک بڕێژە،،
ئەی پەیکەرێک لە زام و باران ،،
تا ببمەوە سیمفۆنیای جەستەی وەریوی…
زەرد و پرتەقالی پایزەت،،
وەک ڕێژنە شیعرێک لە گەڵا ڕێزان.




مانیفێستی عەشق-9-… تێکست: ستیڤان شەمزینی

بەشی نۆیەم..

تێکست: ستیڤان شەمزینی

چاوەڕوان بە لە منەوە نامەیەکت پێ بگات
تێیدا نووسرابێت من بووم بە خودی تۆ


سپێدان خۆر بە ئیزنی تۆوە لە کەلەوە هەڵدێ
ئەستێرەکانیش بە فەرمانی تۆ پرشنگ لەیەک دەگرن


تۆ باڵندەیەکی رووح سووکی بەرزەفڕی کۆچەریت
منیش ئاسمانێکی قووڵ و ساماڵی بەردەمت


دەزانی زۆر سەرسامم بە جوانی و تووڕەیی دەریا
چوون خۆمم بیر دەخاتەوە کە شەپۆلی ئەوینت دەمبا؟


بیانوو بە هەموو شەقامەکانی شار دەگرم
کە هیچیان بۆ یەکجاریش من و تۆ بەیەک ناگەیەنن


تۆ لەوسەری دنیاوە دڵخۆشی و پێدەکەنی
من لەمسەری جیهانەوە نەشئەی خۆشی دەمگرێ


لە چاپی چوارەمی ئینجیلی عەشقدا نوسراوە
بە خاچی خۆشەویستی تۆوە هەڵدەواسرێم


تۆوی ئەوین لە کێڵگەی بە پیتی رۆحتا بچێنە
منێک لە وەرزی یەکەمی عەشقدا بدوورەوە


من کوڕە قەرەجێکی بێ ناسنامە و ناونیشانم
تۆش نیشتمانێکی زۆر کەساس و زۆریش تەنها


لە گۆزەی دەمتا شەرابی شیرینی ژیان دەخۆمەوە
لە باوەشی گەرمیشتا هەنگوینی لەززەت


رستەیەکی نهێنی بخەرە دڵتەوە و چاو بنووقێنە
تاکو پێت بڵێم کە دەڵێی بۆ ئەبەد خۆشم دەوێی!!


لە یەک شت ئێجگار ئێجگار پەشیمانم
زۆر زۆر درەنگ تۆم دۆزییەوە


لە تەمەنی خۆمدا هەر تەنیا یەک جار تۆم ناسی
کەچی هەزاران شەو هاتوویتە خەونەکانمەوە


زۆر بە ئاوازی دەنگی من سەرسامیت
بێ ئەوەی بزانی موزیکی ئەوینتە لە قوڕگما

****

ستۆکهۆڵم – ڤێسبی




تێكۆشان له‌ ناو لێژنه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ جیاجیاكاندا … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

وانه‌كانی ژیان :

له‌ سه‌ره‌تای درۆستبونی حزبی شیوعی عێراق شیوعییه‌كان به‌ هاوكاری و پشتگیری یه‌كتری تیكۆشاون بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی حزب له‌ناو كۆمه‌ڵگا گه‌وره‌و كارا بێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و ره‌نجده‌ران و ئاوات و خواستی جه‌ماوه‌ری گه‌ل به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌و به‌ یارمه‌تیدانی رێكخسته‌كانی حزب و هاورێیان و له‌ سه‌ر رۆشنایی و پرۆگرامی حزب چه‌ندین لێژنه‌ی یان مه‌كته‌بی تایبه‌تمه‌ندی { اللجان المختصة} دامه‌زراو لێره‌دا زۆر به‌ كورتی وبه‌ ساده‌یی باس له‌ 3 لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌كه‌م و خۆم له‌ هه‌رسێ لیژه‌نه‌كه‌دا به‌شدار بووم :
لێژنه‌ی تایبه‌ته‌مه‌ندی كرێكاران : ئه‌م لێژنه‌یه‌ له‌م هاورێیانه‌ی پێكهاتبوو : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ( كارگه‌ی شه‌كری سلێمانی) ، سلاح ره‌شید ( كارگه‌ی چیمه‌نتۆێ سه‌رچنار) و عمر عه‌لی ( كارگه‌ی ته‌نقیحی توتن).
تۆژینه‌وه‌و خویندنه‌وه‌ی باری كرێكاران له‌ سه‌رجه‌م كارگه‌و شوێنه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت بۆ حزب له‌ باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی كرێكاران و، ئامۆژگاری و رێنمایكردنی كرێكاران بۆ په‌ره‌دان به‌ تێكۆشان و فشارخستنه‌ سه‌ر خاوه‌ن ئیش له‌ رێگای سه‌ندیكا ( نه‌قابه‌) وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانیان وه‌ك خراپی ژیانی كرێكاران . كاتی كاركردن له‌ 8 كاتژمێر زیاتر نه‌بێت ، گرنگی بدرێت به‌ گرێبه‌ستی كار له‌گه‌ڵ كرێكاران ، خاوه‌ن‌ كار پێداویستی سه‌لامه‌تی كار ئاماده‌ بكات، كرێكاران نوێنه‌ریان له‌ دادگاكانی كار هه‌بێت.
یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی مه‌كته‌بی تایبه‌تمندی له‌ كاتی هه‌ڵپژاردنه‌كاندا ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانی كرێكاران و، هه‌وڵدان بۆ بردنه‌وه‌و ، لێره‌شدا داوامان له‌ حزب ئه‌كرد بۆ یارمه‌تیدان و هاندانی هه‌موو هاورێیان بۆ پشتگیری داواو خواستی مه‌كته‌به‌كه‌مان و، له‌و كاتانه‌دا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی فراوانمان بۆ كرێكاران ئه‌نجامداو نوێنه‌ری كرێكارانی سلێمانی بووم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌دی كرێكارانی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا به‌ سه‌رپه‌رشتی هاورێیان ئاراخادۆر و جه‌عفه‌ر فه‌لاحی.
ئه‌ندام نوسینگه‌ی كرێكارانی هه‌رێم بووم و، وله‌و ماوه‌یه‌دا به‌دوواچوون و سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی كرێكارانی قه‌زاكان { ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌ڵادزی } م كردو ، له‌ به‌ر ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان نهێنی بوون
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری : له‌م هاورێیانه‌ پێكهاتبوو : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ، ئه‌حمه‌د ساڵح ، شاعیری گه‌وره‌ حه‌سیب قه‌ره‌داغی، محه‌مه‌د ره‌ووف زوهدی ، هۆگر گۆران و هێرۆ گۆران و، به‌ یارمه‌تیدانی نووسه‌رو رۆشنبیرانی ترو قوتابیانی زانكوی سلێمانی و، له‌وانه‌ هاورێیان : مامۆستا حه‌مه‌ ره‌شید هه‌ورامی ، نورا، شاكر الانباری و ژماره‌یه‌كی تر.
من په‌یامنێری رۆژنامه‌ی بیری نۆی وطریق الشعب بووم ، هه‌رچی هه‌واڵ و كاری رۆژانه‌م ئه‌دا به‌ هاورێیانی مه‌كته‌بی پارێزگای سلێمانی و هه‌روا ئه‌منارد بۆ رۆژانه‌مه‌كان و، ئه‌ركه‌كاتی ترم نووسینی ریپۆرتاج و راپۆرت وژیانی گه‌ل و بایه‌خدان به‌ كرێكاران و كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كان و، نووسین له‌ سه‌ر تێپی نواندنی پێشره‌وو ، تیپی مۆسیقای سلێمانی و چه‌ندین جار چاو پێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ ئه‌حمه‌د سالارو، حه‌مه‌ ره‌شید هه‌ره‌س و ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و، له‌ هه‌موو چالاكییه‌كان ئاماده‌ ئه‌بووم و، ئه‌ندامی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستانی بوم.
مامۆستا حه‌سیب قه‌ره‌داغی به‌ هۆی سه‌رقاڵی به‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد كه‌متر له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌ب ئاماده‌ ئه‌بوو، هه‌رچی نووسینێك به‌ ئه‌ده‌ب په‌یوه‌ست بوایه‌ ( شیعر، چیرۆك و په‌خشان) به‌ره‌رووی مامۆستامان ئه‌كرد.
مامۆستا ئه‌حمه‌د سالح به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌ر گوڵ و گوڵزارو دره‌خت و ره‌وه‌كی ئه‌نووسی و مامۆستا ره‌ووف زوهدی سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگا ئه‌ینووسی و هاورێیان هۆگرو هێرۆ له‌ شیعر و چیرۆك و بابه‌تی تریان ئه‌نووسی، جێی ئاماژه‌یه‌ من هاورێ ره‌ووف زوهدی كتێبی : ده‌رباره‌ی ئازادی ئافره‌ت { حول تحرر المرأة) مان وه‌رگێرایه‌ سه‌ر زمانی كوردی و ناردمان بۆ دار الروادی حزب له‌ به‌غداو بریار بوو چاپ بكرێت به‌ڵام له‌ هێرشه‌ گڵاوه‌كه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ێن بۆ سه‌ر حزب و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دار الرواد كتێبه‌كه‌ دیاری نه‌ماو له‌ناوچوو.
خۆلێكی رۆژنامه‌گه‌ریمان بۆ هاورێیان كرده‌وه‌.
نوسینگه‌ی به‌رێوبردن { الادارة} : له‌م هاورێیانه‌ پێكهاتبوو : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ، سه‌ید باقی و دكتور عه‌لی سه‌عیدو كاروبارمان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكردبوو هاوكاری یه‌كتری بووین : هاورێ دكتور له‌ پرسگه‌ی باره‌كا، هاورێ سه‌ید كاروباری ناوخۆێی باره‌گاو، منیش له‌ گه‌ڵ هاورێیانی تردا یان به‌ ته‌نها بۆ بۆنه‌ كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان وه‌ك بانگهێشتنی حزبه‌كان و ده‌زگا حكومییه‌كان و ئاهه‌نگ و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی وبابه‌تی ترو، رێكخستنی ئاهه‌نگ وبۆنه‌كانی حزب.
له‌ كۆتاییدا ئه‌ڵێم یادی هاورییانم به‌خیرو روحیان شادو ئاسووده‌ بێت : عمر عه‌لی، ئه‌حمه‌د ساڵح، حه‌سیب قه‌ره‌داغی، رۆوف زوهدی، دكتور عه‌لی و سید باقی و هیوادارم ئه‌وانی تر له‌ ژیاندا بن.

8/7/2020




ڕەشەبا … پشکۆ ناکام

                                                                

……هەر کە باس و خواستی لامەرکەزی و بە هەرێم کردنی سلێمانی لەلایەن خەم خۆر و دڵسۆزانی ئەو دوو بابەتە کەوتە ناو خەڵک و سایت و میدتاکان ، دەسەڵات و میدیا گەجەر و گوجەرەکانی کەوتونەتە باو و بالۆرەی ئەوەی گوایا مەترسی !!لەسەر قەوارەی!!هەرێم هەیە ، ئەمەش بۆ ترساننی خەڵک و پابەنبونی شارەکانی هەرێم بە پرینسیپە سواوەکەی یەک پارچەیی هەرێم ، پێش هەموو شتێک ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی قەوارەیەکەوە هەیە و قوڕی کردوە بەسەر خەڵکا هەل و مەرجێکی تایبەتی دوای نەمانی رژێمی بەعس هاتە کایەوە و ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر موزایەدەی بە سەرەوە ئەکەن کە ئەمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە جگە لە قۆستنەوەی ناوی خوێنی شەهیدان چی تر نیە و هەموو ئەزانین پێش رووخانی بەعس جەتەکانی ئەمڕۆی دەسەڵات لە کوێ بوون و گەر ئەوانە لە ناوهێنانی خوێنی شەهیدان جیاوازی لەنێوان کاک ئارام و تحسین شاوەیس نەکەن دیارە جیاوازی لە نێوان کەرامەت و سووکایەتی ناکەن ، جگە لەوەش قەوارەیەک ئەم و ئەو بۆت دروست بکەن زۆر ئاساییە هەر ئەم ئەو و ئەوە لەژێر پێتا رایکێشن کەی بەرژەوەندیان لەوەیا بێ و هەمووشمان ” نۆرگێتا”ی “پەنەما” مان لەبیرە چون ئەمرکا بە هەلیکۆپتەر بردیە کۆشکی کۆماری و هەر ئەمریکاش بەهەلیکۆپتەر بردییەوە ئەمرکا بەڵام وەک زیندانیەک نەک وەک هاوپەیمان..
ئەم قەوارەیەی هەرێمیش خێر و بەرەکەتە بۆ بنەماڵە و چەن کاسێک و هیچی تر نا ، قەوارەیەک سەرۆک بە ناو حکومەتەکەی بیست و حەوت ملیار دۆلاری لە قووتی خەڵک دزی بێ بەڵام بیست و حەوت سەعات لەسەریەک کارەبا نەبێ ، ئاو نەبێ مانەوەی بۆچی باشە ؟، بەو هەموو داهاتەی هەرێم ساڵ لای مووچە خۆری داماو سێ مانگ بە تەنزیلاتەوە بێ ئیتر ئەم قەوارە و ئەم بەناو حکومەتە بۆچی هەبێ ؟ با بزانین ئەم قەوارەیە بازرگانیە ؟ نەخێر ، راستە پڕە لە بازرگانی دز و جاو برسی و نا ئینسانی بەڵام قەوارەکە خۆی تەنها خەریکی قاچاخصێتیە بە نەوتەوە بۆ زیاتر برسی کردنی خەڵک و دەوڵەمەن بوونی جەردە حوکمڕانەکان ، ئەی ئەم قوارەیە کشت و کاڵییە ؟استغفراللە،، ئەوەتا تەماتەش لە دەرەوە ئەهێنرێت وا بروا ماوەیەکی تر نانەواخانەی خۆماڵی نامێنێ و قارداشی هاوەردە کراو فێری نانی تورکیمان ئەکەن، تۆ بڵێی ئەم قەوارەیە مەڵبەندێکی زانستی بێ ، ئەمەش هەر نەخێرە ، بزانە راپۆرتی لایەن و دەزگا جیهانیە پەیوەندی دارەکان بە چ ئاستێکی نزم باس لە زانکۆ و سیستەم و ئاستی ئەکادیمی و میسداقیەتی بروانامەکانی ئەکەن ، ئەی قەوارە سەربەخۆش نیە ؟ بۆ ئەم پرسیارە با ئەو هەموو لەشکر و جەندرمە تورکیە وەڵام بەنەوە،،لە ڕووی سیاسیشەوە بۆ مەسەلەی مافی مرۆڤ و مەسەلە دیموکرسییەکانی تاک و کۆمەڵگا ئەوەتا مانگانە رێکخراوە جیهانییەکان بۆ مافی مرۆڤ ئیدانەی قەوارەکە و بەرپرسیارەکانی ئەکەن ، لە ڕووی پیشەسازیشەوە مشەخۆرەکانی هەرێم هەرچی کارگەیە فرۆشتیبانە کەرتی تایبەت و پارەکەیان نارد بۆ بانکی ” هەڵک” بانکی بنەماڵەی ئەردوگان ، گومان لەوشا نیە بۆ نەتەوەیی بوونی قەوەاەکە بزانە دەسەڵاتی هەرێم چۆن دژایەتی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات ئەکەن جگە لە دژایەتی کردنی ناوخۆی هارێمیش ، لە باس کرددنی نیشتمان پەروەریش ئەوانەی خۆیان سەپانوە بەسەر خەڵکا دوو مێژوو هەیە کە پشتگیرییان لێ ئەکات ئەویش ئاش بەتاڵ و سی ویەکی ئابە !!!، لە باشترین حاڵەتا ئەتوانین جۆری حوکم و سیستەمی رژێمەکەی هەولێر بە خێڵەکی گرێ دراو وەسف بکەین ، لە ناوەرۆکا خێڵەکیە لە رووی سیادیشەوە بەستراوتەوە بە تورکا…
ئەوە مشتێکە لە خەرواری ئەو قەوارەیەی رەشابایەک هانی و مسۆگەر رەشەبایەکیش ئەیبات ، لئرەیا جێی خۆیەتی رەشەباکەی سلێمانی لە رووە مێژوو و یاخی بوونیەکەیەوە بپارێزین و کە سوور بزانین عومری ئەو قەوارەیە بەدەست خۆی نیە با چیتر شارەکەی بابان تێکەڵ بەو هەموو نەهامەتییە فەرزکراوەی لەسەرییەتی لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر نەبێ و شەهامەت و زەردە خەکەی پایتەختەتەکەی بابان بگێڕینەوە بۆ ڕەشەباکەمان……بەڵێ بۆ بە هەرێم کردنی شاری رەشەبا…




کێ فریاد ڕەسی خەڵکی کوردستانە، لەم باروودۆخەدا؟ … نووسینی :هەورامان خالید

قسەیەکی کوردی هەیە دەڵێت: “جام، کە پڕبوو، لێی دەڕژێت”، بەڵام دەسەڵاتی کوردی بەلووعەی بۆ داناو ناهێڵێت هەرگیز لێی بڕژێت.

لەدوای 30ساڵ حکومڕانی و ململانێ و سیاسەتی قوتدانی داهاتی کوردستان لەلایەن چەند خێزان و بنەماڵەیەکەوە بەدەر لە بەرزبوونەوەی چەند تاوەرێک و شەقامێک، کە بۆ خاتری ڕێگای ماڵەکانی خۆیان نەبێت، نابینی دەسەڵاتی کوردی کارێکی کردبێت، میللەتی فێری برسێتی و ڕەش و ڕووتی و جنێودان و نەفرەت کردن لەنیشتمان و خاک و ئالاکرد، ئەقڵی هەر تاکو کۆمەڵگایەک مەحدودە خەڵکی ئەوەی پێ قبوڵناکرێت، کەوا ژیان کردن لەنیشتمانەکەی دووئاستی بەرز و بڵند و نزم و نوسا و بەعەرزدابێت، هەرچی ڕق و کینە هەبوو، هەرچی سۆزی نیشتمان و خاک هەبوو، هەرچی خۆ جیاکردنەوە لەولاتێکی فاشل، کەعێراقە هەبوو نەیانهێشت، دوای چەندین ساڵ چەوسانەوە ئێستا خەڵکی خۆزگا ئەخوازێ لەژێر ئاڵایەک دا ژیان بکات پیدەڵێن ئاڵای عێراق، کە کەسوکاری هەر تاکێکمان لەژێری دا تەعزیب و ئەشکەنجە دراوە، کارێکتان کرد منداڵی خوار18ساڵ، کەوا بڕبڕەی پشتی هەموو دەولەتەتێکە، ئامادەبێت نیشتیمان جێ بهێڵێت و ڕووبکاتە غەریبی یاخود ببێت بەخۆراکی ماسیەکانی دەریای ئیجە حکومەت بێت و بەم شێوازە بەرەوام بیت ئەوا تەنها ئەتوانن لەنێو جانتاکانی دەستیاندا حکومڕانی بکەن، بۆیە دەبێت یان گوزەرانی خەڵکی باش بکەن یاخود بەزەبری زلهێزانی چواردەور لابردێن لەدەسەڵات، جا پێشەوەی کاربگاتە ئەوە حکومەت و لایەنە سیاسیەکان ئەبێت ئەوهەلە بقۆزنەوە نەهێڵن بەسود بینن لەدوژمنانی چواردەور لەدەسەڵات بشکێنەوە.

نووسینی :هەورامان خالید




ئابووریی سێبه‌ر كوردستانی تێكداوه …عیماد عه‌لی

ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ناسراوه‌ و باوه‌ كه‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سێبه‌ر هه‌بێت و ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و یارمه‌تی راسته‌رێ كردنی كاروباری حكوتی راسته‌قینه‌ی شه‌رعی ده‌كات و ته‌نانه‌ت چاودیری حكومه‌ت و وه‌زارته‌ هاوشێوه‌كانی خۆیشیله‌ كابینه‌كاندا ده‌كات و هه‌موو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی هه‌یه‌ و له‌ سێبه‌ردان و ته‌نها كاروباری هاوڵاتیان به‌ڕێناكه‌ن، واته‌ جێبه‌جێی كاروباری تایبه‌تی و گشتی هاوڵاتیان ناكات به‌ڵكو هه‌میشه‌ ئاگای له‌ حكومه‌ته‌ راسته‌قینه‌كه‌یه‌ و تا رأده‌یه‌كیش به‌خۆی چاودێری ده‌كات و له‌ هه‌موو كه‌موكوڕی و ناته‌واویه‌ك ئاگاداره‌ و بۆشاییه‌كان دیاریده‌كات و ئه‌ڵته‌رناتیڤی بۆ هه‌موو سه‌لبیاتێك هه‌یه‌.
له‌ كوردستانی لای خۆمان حكومه‌تی سێبه‌ نیه‌ به‌ڵكو بندیوار و حزب جێگه‌ی گرتۆته‌وه‌ ، له‌كوردستانی خۆمان حكومه‌تی راسته‌قینه‌ نیه‌ به‌ڵكو حزب ئه‌ركی جێبه‌جیكردنی كاروباری راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌به‌رچاودا نیه‌ و له‌ سێبه‌ردایه‌ به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌لاتداری راسته‌قینه‌یه‌ و فه‌رمانه‌كان و بڕیاره‌كان له‌ هه‌گبه‌ی ئه‌ودایه‌ و له‌ چێشتخانه‌كه‌ی ئه‌و پێده‌گات.
له‌ كوردستان كه‌ حكزمه‌تی راسته‌قینه‌ی جێبه‌جێكار نه‌بێت بێگومان حكومه‌تی سێبه‌ریش نه‌بێت، به‌ڵام زۆر شتی سێبه‌ر هه‌ن بۆ قازانجی ته‌سكی حزبی و كه‌سی جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی گرتۆته‌وه‌ و جگه‌ له‌ زیان هیچی تێدا به‌دیناكرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌ سێبه‌ره‌كانی له‌مه‌ڕ حزب و خه‌ڵكی ده‌سترۆیشوو و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ناوه‌ندی هێز بخه‌ینه‌ لاوه‌ و ته‌نها له‌ بارێكدا قسه‌ بكه‌ین ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ته‌رناكترین بواری سێبه‌ری كوردستان خۆی له‌ دارایی و ئابووری سێبه‌ردا ده‌بینێته‌وه‌.
به‌ڵێ، ئابووریی سێبه‌ر له‌كوردستان به‌ واتا و پێكهاته‌ و ئه‌ركی تاییه‌تی خۆی داهێنراوه‌ كه‌ له‌ هیچ كونجێكی جیهاندا بوونی نیه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا جگه‌ له‌ زیان هیچی بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌ل نیه‌.
ئابووریی سێبه‌ر؛ حزب و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ده‌سترؤیشووی به‌هێزی خاوه‌ن چه‌كدار جێگه‌ی حكومه‌تی سێبه‌ری وڵاتانی گرتۆته‌وه‌ و قۆرخی بازاری كردووه‌. لیره‌دا ده‌روازه‌یه‌كی سنوری نابینیت به‌ده‌ست كه‌سێكی ده‌سترۆیشووی سێبه‌ره‌وه‌ نه‌بێت، كۆمپانیایه‌كی بازرگانی نابینیت به‌ راسته‌وخۆ بێت یان نارأسته‌وخۆ كه‌سێكی ده‌سترۆیشوی حزبێك له‌ {ێبه‌ردا خاوه‌نی نه‌بێت، بوارێكی ئابووری و دارایی نیه‌ چی له‌ پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی رووبه‌ری بێت به‌ده‌ست حزب و كه‌سێكه‌وه‌ نه‌بێت و به‌ فه‌رمانی ئه‌و به‌ڕیوه‌نه‌چێت كه‌ له‌ تاریكی و سێبه‌ردا كاره‌كانی رایی ده‌كات . په‌یوه‌ندیه‌كی ئابووری گه‌وره‌ و بچوك له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ر و ناوه‌نده‌ ئابووریه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان نیه‌ به‌ده‌ست و هێزی كه‌سی ده‌شترۆێشوو و زلحیزب و خاوه‌ن هێزی عه‌سكه‌ریه‌وه‌ به‌ڕیوه‌نه‌چێت. پرۆژه‌یه‌كی قزانجبه‌خشی مادی نیه‌ به‌ ده‌ستی یه‌كێك له‌وانه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌گه‌ر قازانجی مادی هه‌بێت، تۆری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیه‌كیه‌ان نیه‌ كه‌ به‌ده‌ست كه‌سی سێبه‌ری حزب و چه‌كداره‌وه‌ نه‌بێت، مۆڵو و بازاڕ و پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی گه‌وره‌ نیه‌ كه‌ كه‌سی سیبه‌ر ی له‌و جۆرانه‌ به‌ڕێوه‌ی نه‌بات و قازانجه‌كه‌ی بۆ ئه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ساخته‌یان له‌ خه‌لك كردووه‌ له‌ پرۆژه‌ی نیشته‌جێكردن و بواری گه‌شتوگوزار و پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكی ده‌سترۆیشتووی سێبه‌ره‌وه‌ بووه‌ یان هاوبه‌ش بووه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌رده‌ست و به‌رماڵ.
بۆیه‌، هیچ شتیكیان نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ به‌ناو حكومه‌ت كه‌ بتوانێت دارایی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و بتوانێت سه‌رمایه‌گوزاری بكات و خاوه‌ن پرۆژه‌ی خۆی بێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت ته‌نانه‌ت بتوانێت ته‌نها موچه‌ی موچه‌خۆرانی خۆی دابین بكات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گه‌نده‌لی و دزیی نهێنی و له‌ناوبردنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ناوی حكومه‌ته‌وه‌.
ئه‌توانین بڵێین، جگه‌ له‌ خه‌ڵكی بندیوار كه‌ به‌بێ كارو به‌رهه‌م موچه‌ی زه‌به‌لاح وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌ ئابووری كوردستان به‌گشتی بۆته‌ ئابووریه‌كی بندیوار و ئابوورییه‌ك ده‌توانین ناوی بنێنی ئابووریی سێبه‌ری داهێنراوی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ كه‌ جێگه‌ی ئابووریی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی گرتۆته‌وه‌.‌‌




وێنەی بەلەمێک …عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

ویستم وێنەی
دەریایەکی
پڕ لە وردە ماسی و بەلەم
لە دەفتەری وێنەکەمدا
دروست بکەم
ھەرچی بۆیەی
رەنگاورەنگم ھەبوو ھێنام
زۆر بە جوانی ئەو وێنەیەی
مەبەستم بوو
یەکسەر کێشام
بەلەمێکیان
ھێندە جوان بوو بەلامەوە
ھەر بە خەیاڵ سواری بووم و
ھەتا توانیم سوڕامەوە
ئای گەشتێکی چەندە خۆشبوو
ھێندە گەڕام
ئاگام لێ بوو
ماسی دەیویست بێت بەھاوڕێ و
بگاتە لام
یاریم دەکرد لەگەڵیاندا
لەو ناو ئاوە
ھێندەم زانی
با ھەڵی کرد بەلەمەکەم
ھەڵگەڕاوە
@@@