بەرەو پێک هێنانی : کانونی ئە دە بی و هونە ری رئالیزمی شۆرگێری *.. برزان بابە شێخ

.

“بۆ ئە وەی زانکۆیە ک ئاوا بکە ی ؛
دە بێ پە رستگایە ک بروخێن” .

ئە مرۆ نزیک بە تە واوی ئە و هونەرە و ئە دە بە ی دەرخواردی ئینسان دە درێ ؛ کلتورێکی تە واو ئیرۆتیکیە
یان ،پە نایە کە بۆ هه لهاتن لە لە ژیان .
یان ئاڵوگۆرکردنی خە سلە تە ئینسانیە کە یە بە شت بوون .یان راگۆاستنی مە ینە تیە کانە بە عە کس کردنە وە یە کی نا زاستیانە .
ئینسان زیاتر بە خۆی و کاری رەنجی ،لە وە زیاتر نامۆ و سە ر گە ردان دە کات .یانی لە ناو ترژیدیایە کدا، داوەشاوی خۆی بە و کلتورە نازدار دە کات و بێ کە رامە ت بوونی پیرۆز .
لە م نێوەدا پێویستە ئە دە ب و ،هونە رێکی باڵای تر هه بێ بکرێ بڵێ /نا بۆ هه لهاتن .
نا بو بێ کە رامە تکردن .
نا بۆ بە نامۆ بوون و ،بە شت کردنی هه ست و نە ستە کاانی ئینسان .نا بۆ گێل کردن و تە زیفی واقع .
وا چاکە بیر لە دامە زراوەیە کی وا بکە ینە وە ؛کە ئە لترناتیفی ئە و ساختە کاری و، ئە و بە شتکردنە بێ و (بە ها) نا ئینسانیە کان هه م بروخێنی هه م (بە ها )ئینسانیە کی تر بونیات بنێ .
باشتر لە هه ر کانونێک ؛ من دامە زراندنی کانون و هو نە رو ئە دە بی رئالیزمی شۆرگێری ؛ کە ئە لترناتیفی ئە و ئەدەب و هونە رەو بە ها (نائینسانانە یە ) زۆر بە پێویست دە زانم .
جا ،هه ر کە سێک دڵی وە ژان کە وتووە بۆ ئە و بارە .
ئە وا ئێمە دە ستمان راگرتووە . کاری سەرە تایی (کۆبۆنە وه ی گشتی ) یە سە بارە ت بە و کانونە .
هه ر کە سێک لە( هە ر شۆێنێک ) دا بێ ئامادە یە دە کرێ / ناوی خۆی یادداشت بکات .دواتر بۆ کۆبوونە وە گشتی یە کە بانگهێشت دە کرێ .

ئیمزا / برزان با بە شێخ /
ئیمزا / ……….
ئیمزا / ……..
ئیمزا / …..


  • تێبینی /
    یە ک / هه ر کە سێک هاو دە نگ بوو لە م دامە زراوەیە با ئە مە کۆپی بکات لە خوار ناوەکە ی مندا بە شۆێن ووشەی (ئیمزا ) ناوی خۆی یادداشت بکات و بۆ لاپە رە کە م بینێرێت و لای خۆشیە وە بلاوی بکاتە وە

Nawzad sent Today at 6:37 PM
دوو/ بگاتە ژمارە ی پێویست (وادە )و (شۆێنی کۆبونە وە گشتی یە کە ) را دە گە یە نین .

سێ / وادە ی کۆتای هاتنی وەرگرتنی ئە ندامانی کۆبونە وە گشتی یە کە تا 15/ 3 / 2021

جوار / هه ر کە سێک لە خۆی رادە بینی دە یکە ینە رابەری کۆبۆنە وە گشتی یە کە .
پێنخ / دواتر ژمارە ی مۆبایل رۆژێک بە ر لە وادە.

برزان بابە شێخ
سلیمانی 25/1/2021




تابلۆی بوون.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

با بسوتێ تابلۆی
ڕۆح
لە کەنار زەریای
بوون
باران ئەسوتێ
خۆڵ ئەسوتێ
شوێنپێی نمەکان
هەڵگرەوە
ئەی ڕێبواری ژێر
مانگێ لە زیوو فرمێسک
و دڵۆپە خوێبی چاوی
بەهەشتێ
زۆر زوو جێی هێشتین
نامەوێ بە ووشە قسەکەین
کە کەنار زەریاکان
بوونەتە ئاوێنەی جەستە
پەڕو باڵ کراوەکان
شوێن نەماوە
بۆ مانەوە
تەنها بەندەرەکانی چاوت نەبێ
………..
تۆ بۆگوڵاوی
بەهارێکی پێشوەختەی
دوای مەرگی
منت لێ دێ
لە نمە دروست کرایت
لەبەردەم میحرابی
ئیبلیسی خۆشبەختی شیعر
دەوازەیەکت بۆ هەڵچنم
لە وەنەوشە پرتەقاڵیەکانی سەفەر
بەرەو،،
دیوارە جێ ماوەکانی شارێ..
لە پشت جەنگە سەرابیەکان
قفڵی شەوە سپیەکانی خۆکوشتنی
مەلە گڕینەکانی
شاری بوون..
لە دەستە لەرزۆکەکانی زێوانی کاتایە..
هارمۆنیکای ژەهرە بای پەتا
پەتا ژەهر
ئاسمانی ژەهر
مرۆڤی ژەهر
شەپۆلەکانی زەریای ڕۆح
ئەکوژێ و
باشترە من و تۆ
پەڕینەوە بەرەو
شارە تابلۆیەک لە ڕابردوو
ئەی کاپتنە ڕوخسار تەم
دوای نغرۆبوونی هەتاوی دڵ
با چارۆکەکان بگەنەوە ترۆپکی
قەڵای قورمزی هەورەکان
میهرەبانی نێو نزرگە
چۆڵ و بێزارە
ئاڵتونیەکانت بۆچیە،
ئەی مرۆڤە بوکەڵە؟
خۆت سەرخۆش کە
ئەی دەریاوانی ئۆقیانوسی نەفرەت
نابینی،،،
زەریای خوێنی عێشقێ، قەترانی..
هەموو پیاوێ
هەموو ژنێ
لە مەملەکەتی تەرم و سزا و خۆسوتان ئەبا!
……….
چەند دورخەی تر
لە چاوتا بگەڕێم
تا دەرگای نیگایەک ئەکەیتەوە؟
گەمژەیی بوو
مۆمەکانی منداڵیمان جێهێشت ..و..
بە دوای چرایەکی کزی گەورەبوون
پاشاگەردان بووین
پاشان بێ ئاگایانە
چەندین دارستانی ئارامی..
بە ناوی پەتای عیشقەوە ئەسوتێنین!
هەر کە سێوە سپیەکانی..
لەزەتی بوونیش تێکئەچن..
هەر کە شەوانی ئێشکگرتنی
نێو دارستانی بێهودەیی تێپەڕ ئەبێ..
بە دیار پەیکەری ئێسکی یەکترەوە
مات ومەلول..
لە ڕۆخی روباری ڕۆژە بەسەرچوەکان
ڕێگەئەدەین..
گڕە بای تەمەن..
بیبا..
بیرەوەری بیرچووی…
ئەو کەسانەی ..
نوقمی شەپۆلە کانی ساڵ بوون
و نایانبینەوە،،
کەی ئاسمان ساماڵی خۆشبەختی دێنێ
تا پەڕەی شیعرە فرمێسکاویەکان
بە تەنافی ژوانتا جێبهێڵم
تولە ڕێیەک
بەرەو مەرگ
پیاوێکی گومرای
ڕاپێچی..
شاری خەونە کریستاڵەکان کرد،
بە تێکشکاویش..
ئاوێنەکانی بیرەوەری..
بوکەڵە مرۆڤەکانیش
ئەکاتە سوتماک،،
سترانی شنەبایەک
لە خۆڵە مێشی چاوەڕوانیەوە هەڵیکرد
ئەی ئەبێ ئافرەتە
بێ پۆشاک
و دڵ کونەکانی
شانۆی بوون
چی بکەن، گەر ..
لە خۆڵە مێشی حەز
وشەکان دروست بوون؟
چی سەمەرەیە،
کلیلی دڵی یەکتر وون ئەکەین..
و جەستەش لێ ناگەڕێ
سیمرخە شینەکانی
بەهارێکی کەمتەمەن ببینینەوە
هەر لە ئاسمانەوە
پەیام ئەنێرن..
گوڵە گەنمە شینەکانی ئەڤین
شەختەبن،،
ئیتر با ئاگرە با،،
تابلۆی زەریا
بدڕێنێ
تنۆکێ شەو
تنۆکێ تۆ
تنۆکێ خەم
تنۆکێ شەرابی
ڕەشی مەرگ
لەسەرلێوی
گوڵێک تەنیا
وەک ئازار
سپی
وەک ڕوباری
نێوە شەوێکی
یاخی
وەک خۆر
ئارەزووی
فەنابوونی خۆیەتی

………………………………………………………………..
وێنەکە تابلۆیەکی نیگارکێشی بەلجیکی
Rene Magritte – The Human Condition




دوای ساڵەهای ساڵ.. نەوزاد بەندی

ئای ئەبێ چەند جار باران ،
لەو دیو پەنجەرەکەوە
تەماشای قاوەکەمی کردبێ و
دەمی پڕ بووبێ لە ئاو ..؟؟؟

ئای ئەبێ چەند جار بەفر ،
بە شیشی پەنجەرەکەوە
هەڵلەرزیبێ و
تاسەی دانیشتنی
بەر زۆپاکەمی کرد بێ ؟؟

ئەبێ چەند جار ،
گوڵی ناو ئینجانەکەمان ،
دڵی لە خۆی دامابێ و
شەرمەزار بوو بێ ،
کە نوقوڵم بۆ میوانەکان گێڕاوە و
هەمیشە ئەوم بیرچووە ،
نوقوڵدانی بۆ ڕابگرم ؟؟؟

ئای ئەبێ چەند جار هەوری تاریک ،
تەماشای دوکەڵکێشی هەورەبانەکەمانی
کردبێ و
تامەزرۆی حەمامێکی گەرم و
خۆشۆردنێکی کردبێ ؟؟

ئای ئەبێ چەند جار ڕەشەبا ،
لە دەرگا و پەنجەرەی دابێ و
حەزی کردبێ
پێنج خولەک تەماشایەکی تی ڤی بکا ؟

ئای ئەبێ چەند جار درەختی
ڕاوەستاوی بەردەرگاکەم ،
قاچی مێروولەی کردبێ و
پڕ بە دڵ حەزی کردبێ ،
پیاسەیەکی جادەی مەولەوی پێ بکەم ؟

ئای ئەبێ چەند جار دیواری
ژوورەکەم پشتی ئێشا بێ و ..
حەزی کردبێ لەگەڵ خۆم ،
بیبەم بۆ لای دکتۆرێکی
پشت و ئەژنۆ و ..
ئێم ئاڕ ئایەکی بۆ بکەم ؟؟؟

ئەبێ حەوشەکەمان چەند جار ،
لە دەرگای دابێ ، هەتاکو
پیاڵەیەیەک چا ..
لە چێشتخانەکەدا هەڵدا ؟
قاژێ شێلم ، بە چنگاڵێ
ئەمدیو دیو کا ،
تا دۆشاوی خورماکە
تەواو هەڵئەمژێ ؟؟

ئای ئەبێ چەند جار
بنمیچی ژوورەکەم بە تامەزرۆیی ،
بۆ فڕینی باڵندەکانی ڕوانیبێ ؟؟
هەوڵی دابێ هەڵفڕێ ،
بەس نەیزانیبێ ..
نەیتوانیبێ ؟؟؟