دیكتاتۆری پرۆلیتاریا یان دیموكراتی پرۆلیتاریا؟, له یادی 149 ساڵه‌ی كۆمۆنه‌ی پاریس.. عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
زه‌مینه‌ی دامه‌زراندنی كۆمۆنه
له رێكه‌وتی 4-8-1870 پروسیه‌كان له سیدان تێكشكانێكی گه‌وره به‌سه‌ر سوپای فه‌ره‌نسادا ده‌سه‌پێنن, له رێكه‌وتی 2-9 هه‌موو سوپای فه‌ره‌نسا له‌پێشیانه‌وه ئیمپراتۆرو 39 ژه‌نه‌رال و 86 هه‌زار سه‌رباز دیل ده‌كرێن له لایه‌ن پرۆسیه‌كانه‌وه , له كۆی سوپایه‌ك ژماره‌ی 120000 سه‌رباز بوو, سوپای پرۆسی تا قه‌راغی شاری پاریس رانه‌وه‌ستان.
له رێكه‌وتی 18-1-1871 له ڤێرسایه‌وه ” به‌شێكی پاریسه” ڕایخی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یه‌نرا, كه زۆربه‌ی توێژه‌ره‌وان و چاودێران هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه‌یان بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕایخ به سوكایه‌تی به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی فه‌ره‌نسیه‌كان زانی, به پێی ده‌ستووری نوێ فیلهیلیم بووه قه‌یسه‌ری ئه‌ڵمانیا و بسماركیش بوو به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی وڵات, له رێكه‌وتی 19-2-1871 تییر حكومه‌تی له بۆرژوازی و پاشایه‌تی خوازانی فه‌ره‌نسا پێك هێنا كه ملكه‌چی رێكه‌وتن بوون له گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان, كۆماریخوازه‌كان سه‌رشۆڕییان ره‌تكرده‌وه, دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنێكی ته‌نها پیاوانه‌دا له رێكه‌وتی 8-2-1871 پۆسته‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
له رێكه‌وتی 26-2-1871 په‌یماننامه‌یه‌ك له نێوان ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا ده‌به‌سترێت, به پێی ئه‌و په‌یمانامه‌یه ئه‌لزاس و لۆرین ده‌درێت به ئه‌ڵمانیا, ناوچه‌ی لۆرین به هه‌رێمی متزوتیون ڤیلوه‌وه, ئه‌لزاس بێ بلفۆرت و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی, له پاڵ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سێ یه‌كی خاكی فه‌ره‌نسا, تا ئه‌وكاته‌ی قه‌ره‌بوی زیانه‌كان ده‌كرێته‌وه له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه ,بڕه‌كه‌ی دیاری كرابوو به 5 ملیار فره‌نكی فه‌ره‌نسی.
تیر بۆ ئه‌وه‌ی داخوازه‌كانی بسمارك جێ به جێ بكات, پێویستی به‌وه هه‌بوو چه‌ك و تۆپه‌كانی (پاسه‌وانی نیشتمانی)بدات به ده‌سته‌وه, پاسه‌وانی نیشتمانی له پاریس وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دوولایه‌نه مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی, هه‌یبه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی تیریان لاواز كردبوو, تیر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی و جێ به جێ كردنی په‌یمماننامه سه‌ر شۆڕانه‌كانی, ویستی پاسه‌وانی نیشتمانی چه‌ك بكات, تۆپه‌كانیان لێ وه‌رگرێته‌وه.
له 18ی ئازار سوپایه‌كی 4000 سه‌ربازی نارد له‌سه‌ر خواستی پروسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و 227 تۆپه‌دا بگرن كه پاریسیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو, بۆ به‌رگریكردن له شاره‌كه‌یان كه له لایه‌ن سوپای پرۆسیاوه ئابلوقه درابوو له ساڵی پێشوه‌وه له به‌رزایه‌كانی مۆنمارت و بلفێل دایان به‌ستابو.
له رێكه‌وتی 16-3 تییر ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری بانگ كرد بۆ شاره‌وانی له رێكه‌وتی 17-3 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نه‌خشه‌ی چه‌ككردنی پاسه‌وانانی نیشتمانی داڕێژرا, ژه‌نه‌راڵه‌كانیش تیایدا به‌شدار بوون, ژه‌نه‌رال ڤیوا دیاری كرا به‌سه‌رپه‌رشت كاری بڕیاره‌كه, بڕیار درا به‌زوترین كات چه‌ككردنی پاریس جێ به‌جێ بكرێت, بۆیه له رێكه‌وتی 18-3-1871 بڕیاری چه‌ككردنی (پاسه‌وانی نیشتمانی )یاندا, به ناوی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و تۆپانه موڵكی ده‌وڵه‌تن, بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆی, به‌مه‌ش تیر ده‌یه‌ویست له لایه‌كه‌وه بڕیاره‌كه جێ به جێ بكات له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ترسی یاخی بونه‌وه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لاببات, به‌ڵام پاسه‌وانانی نیشتمانی به بڕیاره‌كه ڕازی نابن, چونكه ئه‌و چه‌كانه ئه‌وانه بون كه پاسه‌وانانی نیشتمانی له‌و شوێنانه ڕزگاریانی كردبوو كه پرۆسیا داگیری كردبوو, بۆیه موڵكی ده‌وڵه‌ت نه‌بوون, دیاره ده‌ست گرتن به‌سه‌ر چه‌كه‌كاندا, به‌مانای ده‌س گرتن ده‌هات به‌سه‌ر پاریس‌دا.
برسیه‌تی,گرانی, بێكاری,نه‌خۆشی و هه‌ژاری باڵی به‌سه‌ر پاریس‌دا داگرتبوو, له‌م بارودۆخه ناسكه‌دا, بۆرژواكان به خۆیان و خه‌زێنه‌و سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه, له پاریس به كۆمه‌ڵ هه‌ڵدێن, نیشتمان له ناخۆشرین ڕۆژه‌كانیدا بۆ كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران به‌جێ ده‌هێڵن .
بڕیار بوو كاتژمێر 2 ی شه‌و هێرش ده‌س پێ بكرێت, پۆلیسیش بڕیاره ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و كۆمیته هه‌ڵبژێردراوه‌كانی 20 گه‌ڕه‌كه‌كی شاری پاریس و لقی فه‌ره‌نسای ئنته‌رناسیۆنالیزم ده‌ستگیر بكه‌ن, شه‌ڕ كاتژمێر 5 به‌یانی رێكه‌وتی 18-3 ده‌ستی پێكرد, له ئاكامی به‌رگری بێ وێنه‌ی پاسه‌وانانی نیشتمانی و خه‌ڵكی پاریس به ژن و پیاوه‌وه كه به‌ره‌و روی سوپاكه‌ی تیر بونه‌وه بۆ داكۆكی له تۆپه‌كان, ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی شاردا گرت, شكستیان به نه‌خشه‌كانی تیر هێنا, جه‌ماوه‌ری پاریس ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانكه‌وتنه سه‌نگه‌ر لێدان, سه‌ربازان خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و ئه‌فسه‌رانیش هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌شارنه‌وه, خه‌ڵكه‌كه دروشمی بژی كۆمار بژی كۆمۆنیان ده‌وته‌وه, ته‌واوی باڵاخانه‌كانی شار ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا, چه‌ك وته‌قه‌مه‌نیه‌ك زۆر گیرا, ته‌نها له قه‌ڵای فانف 450000 تفه‌نگ ده‌سكه‌وت بوو, له كۆی 300000 سه‌ربازی به‌رگری نیشتمای, ته‌نها 300 كه‌س به‌دوای داخوازه‌كانی تیره‌وه چون, ئه‌وانی دیكه په‌یوه‌ست بوون, به به‌ره‌ی شۆڕشه‌وه, ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گای شاره‌وانیدا ده‌گرن و تیر له پاریس هه‌ڵدێت.
رێكه‌وتی ( 19 -3) ه‌یه‌و پاریس ئازاده, نه حكومه‌تی تیر وه نه سوپای داگیركه‌ری پروسی تێدایه, له به‌یانی زوه‌وه شار جمه‌ی دێت, كرێكار, دوكاندار,پیشه‌گه‌ر, ڕۆشنبیران,پاساوانانی نیشتمانی, ژنان, منداڵان, گه‌نج و لاو, ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان, كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاسه‌وانانی نیشتمانی, له باره‌گای شاره‌وانی پاریس, كه له بان باڵاخانه‌كه‌ی ئاڵای سور بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ده‌له‌رێته‌وه, به‌یاننامه‌یه‌كی ڕوو له خه‌ڵكی پاریس ده‌ركرد, به یاننامه‌كه به كۆماری فه‌ره‌نسا و دروشمی “سه‌ربه‌ستی,یه‌كسانی,برایه‌تی” دروشمه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكرد, له بانگه‌وازه‌كه‌دا داوا له خه‌ڵكی پاریس كرا, له شوێنی خۆیان ئاماده بن بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن, ئه‌م بانگه‌وازه له لایه‌ن 21 ئه‌ندامی ئاماده‌بووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاسه‌وانانی نیشتمانیه‌وه واژۆ كرا له كۆی 40 ئه‌ندام, كه هه‌رئه‌وانه له‌و كاته‌دا له‌و شوێنه ئاماده بوون, ئه‌وانی دی به‌هۆی كاروباره‌وه ئاماده نه‌بوون, رێكه‌وتی26-3 واته دوای یه‌ك هه‌فته دیاری كرا بۆ هه‌ڵبژاردن, هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بڕیاری ئازاد كردنی زیندانییه سیاسیه‌كان ده‌ركرا.
هه‌ڵبژاردنی كۆمۆن
دوای 8 رۆژ له هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌دا به به‌شداری نزیك 230 هه‌زار كه‌س له پیاوان و ژنانی پاریس ئه‌نجومه‌نێكی 78 كه‌سه‌ییان هه‌ڵبژارد, له‌وكاته‌دا ژماره‌ی دانیشتووانی پاریس ده‌وروبه‌ری ملیۆنێك هاووڵاتی بوو, به‌شێكی پاریس وه‌ك فێرسای به‌ده‌ست كۆمۆناركانه‌وه نه‌بوو, وه سه‌رمایه‌داره‌كانیش له ترسی ئابلووقه‌ی پاریس به‌شێكیان هه‌ڵاتبوون.
ڕانۆی رێكه‌وتی 28-3 له‌به‌رده‌م شاره‌وانی پاریس, ناوی هه‌ڵبژێردراوه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه , به دروشمی بژی كۆمار , بژی كۆمۆن ده‌ستی به قسه‌كانی كرد .
هه‌مان ڕۆژ كۆمۆن ده‌ستی به كاره‌كانی كرد, به سه‌رپه‌رشتی شارل بلی ته‌مه‌ن 76 ساڵه, كه پیرترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی كۆمۆن بوو.
له 26 ئه‌پریل هه‌ڵبژاردن ته‌واو كرا, شاعیری گه‌وره ئۆژین پۆتیه” نووسه‌ری سرودی ئه‌نته‌رناسیۆنال”و چوار ئه‌ندامی دیكه هه‌ڵبژێردران له‌و خوله‌دا.
له هه‌ڵبژێردراوان 33 كه‌سیان كرێكار‌و پیشه‌گه‌ر بوون, ده كه‌سیان هونه‌رمه‌ند بوون, له ناویاندا وێنه‌كێشی به‌ناو بانگ غۆستاف كۆربیه هه‌بوو, 5یان خاوه‌ند پیشه‌ی بچووك بوون, وه ژماره‌یه‌ك ژن له نوێنه‌رایه‌تیدا جیگایان گرت كه له حكومه‌تی بۆرجوازیدا مافی ده‌نگدانیشیان نه‌بوو, له‌وانه لویز میشیل, ئه‌لیزابیس دمتریف نوێنه‌ری ماركس و ناتانی لۆمل, دوای دو رۆژ نوێنه‌ران كۆمۆنه‌ی پاریس‌یان راگه‌یاند.
له روی پێك هاته‌ی سیاسییه‌وه نوێنه‌ران له یه‌عقوبییه لایه‌نگره‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی, كۆمارییه شۆرشگێڕه‌كان,ئانارشیسته‌كانی لایه‌نگری پلانكی و بردۆن و ماركسییه‌كان پێك ده‌هاتن, 21 بلانكی و 20 برۆدۆنی و 2 ماركسی (فرانكل و سیریالیه فارلین), به شێوه‌ی گشتی یه‌كسانیخوازان به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه, برۆدۆنی, بلانكی, ماركسی, یه‌عقوبیه‌كان, زۆربه‌ی زۆری كۆمۆنه‌یان دیاری ده‌كرد, دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه بوون.
ماركسییه‌كان هۆی هه‌ڵبژاردنی زۆربه, له ورده بورژوازی له ڕوی چینایه‌تی, باڵه سۆسیالسته غه‌یره ماركسییه‌كان, له ڕوی سیاسییه‌وه, ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌و كاته‌دا وڵاتی بۆرژوازی بچوك, وه ماركسیزمیش بیر‌و باوه‌ڕێكی نوێ بوو .*
بڕیاركانی چۆنه دا
كۆمۆن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌كی دیموكراسی راسته‌وخۆ بوو, بڕیاره‌كان راسته‌وخۆ ده‌درا, سه‌ركردایه‌تی هه‌ره‌می نه‌بوو, هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه, دین له ده‌وڵه‌ت جیاكرایه‌وه, خوێندن به خۆڕایی كرا, یه‌كسانی ژن و پیاو مسۆگه‌ر كرا, بێگانه‌كان بوونه هاووڵاتی, شوێنی له‌ش فرۆشی قه‌ده‌غه كرا, موچه‌ی نوێنه‌ران به 6000 فره‌نك وه‌ك موچه‌ی كرێكارێكی هوشیار دیاریكرا….. .
كۆمۆن له ڕوی به‌شداری هه‌مووان به بێ جیاوازی چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی له سه‌روی 18 ساڵییه‌وه له ده‌نگداندا, یه‌كه‌م ئه‌زمونی دیموكراسی بوو تاكو ئه‌و كاته مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه ببینێت, كه تا ساڵی 1944 له فه‌ره‌نسای مه‌ڵبه‌ندی دیموكراسی, ژنان مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو, كۆمۆن نمونه‌یه‌كی نۆێی دیموكراسی پێشكه‌ش مرۆڤایه‌تی كرد, خه‌ڵكی پاریس له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و دواتریش دابه‌ش ده‌كران به‌سه‌ر سێ توێژدا” نه‌بیله‌كان,پیاوانی كه‌نیسه,ئه‌وانه‌ی داهاتیان مام ناوه‌ندی بوو(بورژوازی)”, توێژی یه‌كه‌م و دووه‌م له باجدان ئازاد كرابوون, مافی ده‌نگدان بۆ هه‌مووان نه‌بوو, به‌ڵام كۆمۆن كوده‌تایه‌كی شۆڕشگێڕی كرد به‌سه‌ر سیاسه‌تی باودا, نموونه‌یه‌كی نوێی سیاسه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌شكرد, هه‌موو ئمتیازاتێكی له چینه باڵاكان سه‌نده‌وه.
كۆمۆنه ته‌نها 72 رۆژ به‌رده‌وام بوو, له‌و 72 رۆژه پاریس نه‌خه‌وت, نوێنه‌ران شه‌و و رۆژ به موچه‌ی كرێكاری هه‌ر بیریان ده‌كرده‌وه‌و كاریان ده‌كرد.
له 2 نیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی تیر هه‌وڵه‌كانی خسته گه‌ڕ بۆ روخاندنی, به هاوكاری سوپای داگیركه‌ری پرۆسی, له 21ی ئایاره‌وه په‌لامار ده‌ستی پێكرد, له28ی ئایار دوای كوشتنی زیاتر له 30 هه‌زار كۆمۆنار كه روباری سین له خوێنی ئه‌وان سور ببوو كۆمۆنه تێك شكێنرا, به‌ڵام په‌ندو ئه‌زموونه‌كانی بۆ مێژوو مایه‌وه.
ئایا دیكتاتۆری پرۆلیتاریا مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كرێكاری یه؟
تا ئێستا ئه‌و مه‌قوله‌یه‌ی ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت چینایه‌تییه, ئامرازێكه به ده‌ست چینێكه‌وه بۆ سه‌ركوتی چینێكی دیكه له ناوه‌ڕۆكدا راسته, ئه‌گه‌ریش له نمایشدا خۆی وا نه‌نوێنێت و به رواڵه‌ت له رێگای ده‌نگدانه‌وه وا خۆی ئاشكرا بكات له نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بێلایه‌نه, لێ ئه‌وا له رێگای ده‌ستور و یاسا‌و راگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵاتی قوڵه‌وه چینی فه‌رمانڕه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌سه‌پێنێت و به ئاگرو ئاسن موڵكدارێتی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌پارێزێت, بۆیه ده‌بینین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها گۆڕینی ده‌موچاوه‌كانه, ئه‌وجارانه‌شی قازه ره‌شه‌كه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت, ئه‌وا ده‌یكوژن نموونه جیمی كۆربین و بیرنه‌ر سانده‌رز و سیریزاو ئێس په‌ی….., به گشتی ئه‌نجامی كایه سیاسییه‌كه جێگۆڕكێیه‌ك كه‌مه به خاڵه‌كانی بودجه نه‌ك سسته‌م, به پێی ئه‌و به‌نجه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگا سیاسه‌تمه‌دارانی چینی باڵاده‌ست ده‌یبڕنه‌وه له‌و قوناغه‌دا.
به دوای كۆمۆنه ده‌سته‌واژه‌ی دكتاتۆری پرۆلیتاریا له زمانی رابه‌رانی ماركسیزمه‌وه هێنرایه ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و له زۆربه‌ی حاله‌ته‌كاندا له ژێر ئاڵای دكتاتۆری چینێك كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا پێك ده‌هێنێت دكتاتۆری حیزب و كه‌س داسه‌پێنرا.
به بۆچونی ماركس دكتاتۆری پرۆلیتاریا شێوه‌یه‌كی ڕامیاری یه, له‌م دوایه‌دا ده‌ركه‌وت, كه ڕزگاری ئابووری بۆ كار به‌ده‌ست دێنێت, ئه‌مه‌ش له كۆمۆنه‌دا ده‌ركه‌وت . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له بارودۆخی گواستنه‌وه له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ سۆسیالستی, شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ناكرێت هیچ شێوه‌یه‌ك بێت جگه له دیكتاتۆری شۆڕشگێرانه‌ی پرۆلیتاریا.
ئه‌نگلزیش له ناساندنی كۆمۆنه‌دا ده‌ڵێت: ( به‌ڕێزه خۆشه‌ویسته‌كان, ئایا ده‌تانه‌وێت بزانن دیكتاتۆری پرۆلیتاریا چی یه و چۆن خۆی ده‌نوێنێ؟ فه‌رموون چاوێك به كۆمۆنه‌دا بخشێنن, له ڕاستی دا ئه‌وه دیكتاتۆری كرێكاران بوو).
لینین له په‌رتووكی كاوتسكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا پێداویستی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینێته‌وه: (1- سه‌ركوت كردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی بورژواكان.2 – ترس خستنه دڵی كۆنه‌په‌رستان.3 -پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا دژ بۆرژواكان. 4 – تا پرۆلیتاریا به هێز له دوژمنه‌كانی بدات.
له دوای كۆمۆنه ناوه‌ڕۆكی كۆمۆنه له رێگای چه‌مكی دیكتاتۆری پرۆلیتاریاوه, له هه‌مه ره‌نگی, ئیراده‌ی زۆرینه, كاركردن, بڕیارانی به كۆمه‌ڵ, نه‌هێشتنی داموده‌زگای سه‌ركوتكه‌رو ئیمتیازاتی چینی ده‌سه‌ڵاتدار, داهێنان و پێشه‌نگی له سیاسه‌ت مرێندرا, ته‌نانه‌ت مۆركی به‌شداری زۆرینه‌ی ئانارشیستی نا ده‌سه‌ڵاتداری له سه‌ركردایه‌تی كۆمۆنه له گۆڕنرا, هه‌موو كۆمۆنه له چه‌مكی دكتاتۆریه‌كه كورت كرایه‌وه, به‌مه‌ش سۆسیالسته‌كان به‌ناوی وه‌فاداری بۆ كۆمۆنه به‌ره‌و روی ناوه‌ڕۆكی كۆمۆنه بونه‌وه.
له یه‌كه‌م ئه‌زموونی دوای كۆمۆنه, به دوای شۆرشی ئۆكتۆبه‌ردا, ئه‌و هه‌موو ستایشه‌ی كه پێشتر لینین له په‌رتووكی ده‌وڵه‌ت و شۆڕشدا بۆ كۆمۆنه‌ی كردبوو, ساڵێك به‌رگه‌ی هه‌مه ره‌نگی په‌رله‌مانه‌كه‌ی نه‌گرت و هه‌ڵیوه‌شانده‌وه, كه له 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 1917 له گه‌رماو گه‌رمی دوای شۆڕش و بڕیاره گرنه‌كان وه‌ك زه‌وی بۆ جوتیار, ئاشتی, كار بۆ كرێكار, به‌شداری هه‌موووان له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی یه‌كسان بۆ هه‌مووان” پێشتر ده‌نگی چینه باڵاكان چه‌ند ده‌نگی هه‌ژاران ده‌ژمێردرا, ئه‌نجامدرابوو نموونه له هه‌ڵبژاردنی 1907 دا خاوه‌ند زه‌وییه‌كی ده‌ره‌به‌گ ب 230 ده‌نگ, كه‌چی كرێكارێك به 125000 ده‌نگ و جوتیارێك به 60000 ده‌نگ ده‌چونه دۆماوه, بۆیه له دوا هه‌ڵبژاردنی پێش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر 51%ی ئه‌ندامانی دۆما له نوبه‌لا پێك ده‌هات” له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 103 لیست به‌شداری تێدا كردبوو, له ئه‌نجامدا سۆسیالسته شۆڕشگێڕه‌كان زۆرینه بوون 37,61%ی ده‌نگه‌كانیان هێنابوه‌وه, به‌لشه‌فیكه‌كان 23,26% ی ده‌نگه‌كانیان هێنایه‌وه, ده‌یكرده ده ملیۆن و شه‌ش سه‌ت و حه‌فتاو یك هه‌زارو سێسه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ده‌نگ, مه‌نشه‌فیكه‌كان ته‌نها 3,02%ی ده‌نگه‌كانیان هێنابوه‌وه.
له كۆمۆنه‌وه بۆ ئێستا, زاراوه‌ی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا, خاڵی باسی بۆرژواكان و ماركسیه‌كان بووه, به‌رده‌وام له رۆژه‌فی گه‌رمدا بووه, له كاتێكدا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هاته پێشه‌وه, ده‌سه‌ڵاتداری دكتاتۆری موتڵه‌ق له زۆرینه‌ی جیهان به پراتیك پیاده ده‌كرا, كه‌چی بۆرژوازی دژی چه‌مكی دكتاتۆری پرۆلیتاریای زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا بوو, هه‌ڵبژاردن له جوگرافیایه‌كی بچووكی جیهان ته‌نها بۆ پیاوانی چینه باڵاكان بوو, كرێكاران و ره‌نجده‌ران به‌شدارییان زۆر لاواز بوو له ژیانی سیاسی یان هه‌ر نه‌بوو, گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی هێواش بوو, شۆڕشی پیشه‌سازی سێ و چوار و لێكه‌وته‌كانی نه‌بوو, خه‌باتی سیاسی سه‌ركوت ده‌كرا, بریكاریا ناویشی نه‌بوو,……له بارودۆخێكی وادا كه دكتاتۆریه‌ت باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشابوو, كۆمۆنه له به‌رامبه‌ر دكتاتۆری چینه باڵاكانی ده‌ره‌به‌گ و سه‌رمایه‌داران له جیهاندا, شێوه حكومه‌تێكی دیكه‌ی هینایه پێشه‌وه, ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه, لێره‌دا هه‌ژاران ده‌سه‌ڵاتدارن ناونرا دكتاتۆری پرۆلیتاریا, كه وه‌ك له‌شكره‌كه‌ی سپارتاكۆس زه‌بروزه‌نگی پیاده ناكرد, دڵی گه‌وره‌و به به‌زه‌یی بوو, كه له ناوه‌ڕۆكدا زۆر دیموكراسیانه‌و مرۆڤ دۆستانه بوو, ته‌نانه‌ت حوكمی ئیعدامی تێدا هه‌ڵه‌شابوه‌وه, گفتوگۆی سیاسی له لوتكه‌دا بوو, زۆر كۆڕوكۆمه‌ڵه له‌و ماوه‌یه‌دا پێك هاتن, رۆژنامه داخراوه‌كانی پێشوو ئازادی كاركردنیان پێ درایه‌وه‌و ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی زه‌مانه‌ت كرا جگه له دژه شۆڕشان, بۆیه هه‌موو ئه‌و پراتیكانه له گه‌ڵ به‌كار هێنانی چه‌مكی دكتاتۆری یه‌ك ناگرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌نووكه چه‌مكی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا, بێ ئه‌وه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێت, به‌شی زۆری پارته ماركسی و كۆمۆنیستیه‌كان جیهان, له ئه‌ده‌بیات و به‌رنامه‌ی خۆیان لایان داوه.
ئه‌گه‌ر ماركس پاش كۆمۆنه, له ئه‌زمونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه چه‌مكی دیكتاتۆری پرۆلیتاریای هێنایه ناو ئه‌ده‌بی ماركسیزمه‌وه, ئایا دوای ڕوخانی شوره‌وی و كامپی خۆرهه‌ڵات و ئه‌و پێشه‌وه چونانه‌ی دیموكراسیه‌ت له بواری یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌شداری هه‌مووان تیایدا‌و زه‌مانه‌تی به‌شێكی باش له ئازادییه‌كان ناویه‌تی, وه ناشرینی و قێزه‌ونی چه‌مكی دكتاتۆری, و خراپ به‌كار هینانی چه‌مكه‌كه له رابردوودا به‌ناوی ماركسیزمه‌وه كه ده‌ریایه‌ك خۆێنی به‌هۆوه رژێنراوه, ئه‌مڕۆ ماركسیش له ژیاندا بووایه, هه‌وڵی گۆڕینی چه‌مكه‌كه‌ی ده‌دا, رایده‌گه‌یاند كۆمۆنه نموونه‌ی دیموكراسی راسته‌وخۆی پرۆلیتاریایه.
كۆمۆنه قازه ره‌شه‌كه‌ی دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری بوو, ئه‌وپه‌ڕی دیموكراسیه‌تی تێدا جێبه‌جێ كرا, تا ئێستا پاریسیه‌كان كه قیبله‌نه‌مای بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌ن له سیاسه‌ت له جیهاندا پێی نه‌گه‌یشتوون, بۆیه پێویسته ده‌سته‌واژه‌كه بگۆڕێت, هه‌رچه‌نده ده‌شێت بۆ هه‌نده‌ك ئه‌مه كفره گه‌وره‌كه بێت.
پرسی هەڵەبجە.. کاوە جەلال
کەی توانیمان خۆمان وەک مرۆڤ بەهەند وەربگرین، ئەوجا لە تەوەنی ستەمکار و ناڕاستگۆی کوردایەتی چووینە دەرەوە، ئیدی دەتوانین دیدمان ڕۆشنتر ڕووەو هەر کارەساتێکی، بەڵێ هەر ڕووداوێکی نێو ژیانی جڤاکیمان ئاڕاستە بکەین و لەبریی ڕەوانبێژیی “زام” بیکەین بە “پرس”. لێ گەرەکە هاوکات بوێرین دانوستانی ئەو کارەساتە بەربخەین تا هاوشێوەی ڕوونەداتەوە یان هیچ نەبێت ئامادەباشی تێماندا بۆ رێگریی لە کارەساتی ئەوها سەرهەڵبدات.
بێگومان ئەم کێشەیە زۆر بڤەیە. سەرەڕای ئەوە بە کرانەوەی بەری چاومان ناچار دەبین ڕووبکەینە تاوانبار و ئەو شەڕکەرانە کە بەرەنگاری ئەو بوونەتەوە، تاکو لە دیاردەکانی وەک نقورچی سەربازی، بزواندنی “پتری” ئەنجامدانی تاوان (خوێنەر بەهەڵە لێمان تێنەگات: نەک بزواندنی تاوان، بەڵکو بزواندنی “پتر”ی ئەنجامدانی تاوان) وردبینەوە، بەو ڕێیەشەوە بۆمان ساغبێتەوە کە داخۆ تا چەند کوردایەتیچییانی نێو شاخەکان رۆڵیان لە لاوازکردنی کەسێتیی کورد و پەرەپێدانی گورزی تاوانباران لە کوردان هەبووە.
لێ گەرەکە بۆ ڕێگریی لە تۆمەتی سەرزارەکییانەی وەک “خۆفرۆشی”، “خیانەت” یان “پاساو بۆ دوژمنان” پتر ڕۆبچینە نێو پرسی خەباتەوە – خەبات کە هەردەم لەدژی ستەمکاری ڕەوایە، بەڵێ هەموو کەسێکی ژیر، خاوەن ویژدان، هەڵوێستوەرگرتوو بەرانبەر هەر شێوە پرسێکی جڤاکی و سیاسی، دەبێژێت و گەرەکە ببێژێت کە خەبات لەدژی دەسەڵاتدارییەکی وەک بەعس ئەرکێکی ئەخلاقییە.
سەرەتا گەرەکە بە شێوەی بەرجەستە لایەنێک یەکلا بکەینەوە: تاوانی هەڵەبجە ڕژێمی بەعس ئەنجامی دا و شیاوی لێبوردن نییە، بەم تاوانە کە کۆمەڵکوژییە لە چەند خولەکێکی کەمدا بە چەکی کیمیایی، “ڕادە”ی چییەتیی تاوانکارییانەی ئەنجامدەرەکەی ئاشکرا دەبێت.
لێ ئێمە بەڕاستی لێرەدا لای کارەساتێکی ئاڵۆز گیرساوینەتەوە سەرباری ئاشکرایی تاوانبارەکەی. بۆ نزیککەوتنەوە لەم کێشەیە گەرەکە سەرەتا بپرسین کە ئایا چۆن مرۆڤ لەدژی دەسەڵاتدارییەکی ستەمکاری وەک بەعس خەبات بکات؟ لێرەدا ئاشکرایە، ئێمە پەیوەندین بە دەوڵەتێکەوە کە سوپایەکی بەهێزی لە ڕووی چەندێتیی مرۆڤ و چەکەوە هەیە، هەروەها چۆنێتییانە لە ڕووی سەربازییەوە پتر پێگەیەنراوە، دەوڵەتیش هەردوو لایەنیان بە دەستوێژی پێترۆدۆلار بەردەوام پتر مۆدێرنیزە دەکات: بەردەوام چەکی مۆدێرنتر دەکڕێت، ئەوجا بەردەوام بە یاریدەی پتر لە بیست هەزار پسپۆری سۆڤێتی ڕاهێنانی چۆنێتییانە بە سوپاکەی دەکات، ئەفسەران و فڕۆکەوانانی پێگەیەنراو دەنێرێت بۆ وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و فەڕەنسا تا دەورەی تایبەت ببینن و گەلێکی دی. ئەوجا دەزگای بەهێزی پۆلیسی و ئەمنی و موخابەراتیی هەیە.
لەدژی ئەم دەسەڵاتە دوو ڕێگەی خەبات هەن: خەباتی ژێرزەمینی و تێکۆشان بەڕێی کو‌لتوور و زمانەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتە مێژووییەکان، هەروەها هەڵسەنگاندنی ڕەخنەییانەی یاخیبوونەکانی باب و باپیران، ئەوجا چاوەڕوانکردنی هەڵکەوتنی هەلی لەبار بۆ دەستوەشاندن لەو دوژمنە؛ یان، ڕێگەی دووەم: خەباتی چەکداری کە ئاشکرایە ڕێگەی زەبرە.
لێ ئایا خەباتی چەکدارییەکەی کوردایەتیچییان؟ نەخێر، جا گەرچی ئەوان و گەنجانی پێشمەرگەیان زۆر چاک توانای زەبر و لەناوبردنیان هەیە، ئەوە بێگومان بەرانبەر مرۆڤانی کورد نەک ڕژێمێکی وەکو بەعس، بە پێچەوانەوە سەرانی خولە چەخماخەیی هەردەم ئاواتەخواز بوون کە لە بەغدادەوە دیدێکی ئەرێنییان تێبگیرێت. لەم ڕوانگەیەوە ئەو پاساوەی کوردایەتیچییان کە گۆیا کورد لاسایی دوژمنانی ناکاتەوە، درۆیەکی شاخدارە.
خەباتی چەکداری کە ئێمە وەک ڕێگەیەک وەسفی دەکەین، بێگومان گەر شیاو بێت، چەند پێشمەرجێکی هەیە: ئاشکرایە پەیوەند بە جیۆپۆلیتیکی کوردانەوە دەبێت ئەو شەڕە چەکدارییە سەربەخۆ بێت لە هەر دەوڵەتێکی دراوسێ، دەبێت سوپایەکی سەردەمیانەی فرەلایەنی بۆ دامەزرێنرابێت، ئەوجا لەو شەڕەدا هەر شێوەیەکی چەک لە قۆچەقانی و مۆلۆتۆڤەوە تا چەکی مۆدێرن بەگەڕبخرێن، هەروەها گرووپی ئینتیحاری بۆ لێدان لە دوژمن لەنێو پایتەختەکەیدا، یان بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەر تاوانێک کە ئەو لەدژی منداڵێک یان کیژێکی کورد ئەنجامی بدات، پێبگەیەنرێت. ئەوجا گەر شەللاتی و سەرەڕۆیان ڕوویان لە چیاکان کرد و ناوی ئەم یان ئەو پارتیان لە خۆیان نا، یەکسەر لەناوببرێن. بەکورتی ئەوە کرۆک و پێناسەی شەڕە و کێ بڕیاری بۆ بدات، دەبێت بیگرێتە بەر. ئاخر ئێستا لەم ڕێگە هەڵبژێرراوە چەکدارییەی خەباتدا تەنیا یاسای زەبر دەخوات و هەموو پرسێکی ئەخلاقی، هەموو شێوەیەکی سەرفی نەزەر لەکاردەخرێت. کەواتە کێ بڕیار بۆ خەباتی زەبرمەند بدات، دەبێت لە کرۆکەوە زەبرمەندی سەردەمی بێت و توانای لەناوبردنی هەبێت. دەبێت بە واتای وشە سڵ لە جەریمە نەکاتەوە. ئەمە سروشتی جەنگە و شەڕکەرانی چەکداریش دەبێت بەو سروشتە بگونجێن، دەبێت لە ناخیانەوە جەنگاوەر بن.
کەواتە کاتێک ئێمە لە شەڕ دەدوێین، مەبەستمان شەڕی کوردایەتیچییان نییە. گەر کاتەکییانە بڕوانین، دەبینین کە ئەوان هیچ توانایەکیان نەبوو ڕێ لە تەعریب و بەبەعسیکردن بگرن، کەواتە ڕاست نییە کە گۆیا دەستپێکردنی شەڕی چەکداری بۆ ڕێگری بوو لە ڕاگوێزان، لە تەشەنەی تەعریب و بەبەعسیکردن، بەڵکو ڕاست ئەوەیە، کە بەو نائامادەییە بۆ شەڕی چەکداری نەک نەیانتوانی ڕێیان لێ‌بگرن، بەڵکو گوڕ و پەرەیان پێدان، سەرەنجامیش نزیکەی پێنج هەزار گوند وێرانکران و دانیشتوانیان بەبێ “تەعویز” فڕێدرانە نێو شار و شارۆچکەکانەوە. ئایا ناتوانین گریمانە بکەین کە گەرچی ڕژێمی بەعس دەستی بە ڕاگوێزان کرد و ڕاگوێزراوانی بۆ زیانە ئابوورییەکانیان “تەعویز” دەکردەوە، ئەوجا لەبەر هۆکاری ئابووری ڕاگوێزانی لە سنوورێکدا وەستاند، لەو سنوورەدا دەمایەوە؟ (بەتایبەتی مێژووناسان گەرەکە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، چونکە ئەرکێکی توێژینەوەیە و دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان).
وەلێ ئەو پێشمەرجە دیاریکراوانەی ڕێگەی دووەم هێشتا هەر لاوەکین. پرسیاری کرۆکیتر ئەوەیە کە ئایا توانای بەرهەڵستیی بڕیاردەران بۆ شەڕی چەکداری ئەوەندە بڕ دەکات کە ئیدی بەو ڕێیەوە زیان بە خەڵکی مەدەنی نەگات، یان هیچ نەبێت کەمترین زیانی پێبگات؟ ئاخر ئاشکرایە گەل و ئایندەی ئەو مەبەستن نەک شەڕی چەکداری کە دەستوێژە.
کەواتە گەر چالاکبووانی سیاسی بزانن توانای ڕێگرییان لە ڕاگوێزان و کوشتار نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە خەڵک بەهۆی شەڕی ئەوانەوە زیاتر زیانی پێدەگات، ئەوا لە سەرەتاوە شەڕ ناکەن یان لەکاتی خۆیدا دەیوەستێنن، بەتایبەتی لە هەشتاکاندا کاتی جەنگی ئێراق-ئێران.
لێ ئەم تێڕوانینە کوردایەتیچییانی ناسەردەمی و ئامادەنەبوو بۆ شەڕ ناگرێتەوە. ئەمان هەروا ئاسان دەچنە نێو چیاکانەوە، بێگومان نەک بۆ نێو شوێنی ئامادەکراوی خەبات، بەڵکو دەچنە سەر ماڵی جوتیاری داماو، ئەوجا وەک جرپن و شڵەژاو، وەک نەزان و نەشارەزای شەر، گەنجانی فریودراو دەدەنە دەست خودی خۆیان تا لە ئەزموونی خەباتی چەکدارییەوە بڕێک فێری شەڕکردن ببن، خۆیشیان لەنێو ناکۆکیی خولەچەخماخەییدا قاڵدەبن.
کەواتە ئێمە لەم شەڕەی کوردایەتیچییانی شەڕنەزان و سیاسەتنەزاندا هاوکات لە بەردەم ڕەوشێکی زۆر ترسناکداین، چونکە ڕژێمی بەعس لە ڕەوتی جەنگدا بەردەوام پتر بە چەکی کیمایی تای تەرازووی شەڕەکان ڕادەگرێت، هاوکات نەزیفی خودی جەنگ بەربووە و لێرەشەوە قەراری سیاسی و سەربازی ئاسانتر دەدرێن. ئێستا خۆهێشتنەوە پێشتریی وەرگرتووە. ئێمە گەرەکە لەم پەیوەندییەدا بپرسین: ئایا ئەوە ئاوەزمەندانەیە کە لەو ڕەوشەدا نقورچ لە ڕژێمێکی دیکتاتۆری بگیرێت؟
با کۆنکرێتتر بپرسین: ئایا کوردایەتیچییانی نێو شاخ و داخەکان بە چە ئەقڵێکەوە سوپای ئێرانی دوژمنی ڕژێمی بەلەسەبووی بەعس دەهێننە نێو خاکەکەیەوە؟ ئاخر لە ڕووی جیۆگرافیای سیاسییەوە خاکی ئەوە! لە ڕووی مافی هاوڵاتێتییەوە کوردایەتیچییان هاوڵاتیی ئەو دەوڵەتەن!
کەواتە پێویستە چەند پرسیارێک بکەین و گەرەکە توێژەران، بەتایبەتی مێژووناسان وەڵامیان بدەنەوە: ئایا کوردایەتیچییان تاوانبارن دەرهەق بە هەڵەبجە؟ ئایا دەبێت پرسی دادگایی‌کردنی ئەوانیش بوروژێنرێت؟ هاوکات دەبێت پرسیارێکی دیکەی زۆر بڤە بکەین تاکو هەر تابوویەک بشکێنین: ئایا ئەوان سەبەبکاری کارەساتی هەڵەبجەن؟ ئەم پرسیارانە پێویستە بکرێن، چونکە پێویستمان بە ڕۆشنایی سەبارەت بە ڕووداو کارەساتەکانی ڕابوردوومان هەیە. جگە لەوە ئێمە لە ئەزموونەوە دەزانین کە کوردایەتی لە کرۆکییەوە دوژمنی مرۆڤ و مرۆڤێتیی کورد بووە. ئاخر ئەمڕۆ بەئاشکرا (سەردەمانی زوو گەلێک نائاشکرا) بۆ هەمووان خویا بووە کە هەرگیز مرۆڤی کورد ئامانجی کوردایەتیچییان نەبووە، نەخێر ئەوان بەلایانەوە ئاسایی بووە کوردان بەکوشتبدرێن، ماڵ و گوند و زەویی کشتیارییان وێران بکرێن، کیژیان ئەتک بکرێت، زارۆکیان لە ژەهردا بخنکێنرێت – تەنیا خۆیان و گەیشتن بە بڕێک دەسەڵات مەبەست بوون. لە بنەڕەتدا نەک تەنیا سیاسەتبازێک (ئەمە پاکانە نییە)، بەڵکو دەیان کوردایەتیچی ئاواتەخواز بوون کە چەند هەڵەبجەیەکی دیکە ڕووبداتەوە تا “مەسەلە ڕەواکەی گەلی کوردی بەشەرەفی قارەمان بە گەلان بناسرێت!” – هەروەک دەوڵەتان هیچ ئاگایەکیان لەو مەسەلەیە نەبووبێت!
لە بنەڕەتدا بەپرسکردنی هەڵەبجە (و ئەنفال) و دانوستاندنی تەنیا بەهای مێژوویی ساغکەرەوەی نییە، بەڵکو واتایەکی هەنووکەییشی پەیوەند بە دۆخی ئەمڕۆی کوردانەوە هەیە. ئێمە دەبێژین: ساویلکەیەتییەکی کوردیی سیاسەتنەزان هەیە، کە بەتایبەتی بەڕێی کوردایەتییەوە ناسیومانە و بەردەوام ئەزموونی دەکەینەوە: سنگدەرپەڕاندنی خولەچەخماخەیی و بەکوشتدانی گەنجان و خەڵکی سیڤیل لە ڕابوردوودا، ئەمڕۆش بۆ نموونە دروستکردنی پوول بە نەخشەی هەموو کوردستانەوە، لێرەشدا هەموو کەسێکی ئاگامەند دەزانێت کە کرداری بەو چەشنە نقورچگرتنە. لێ ئەوەی ڕاستی بێت بەم کارە نەک تەنیا ساویلکەیی، بەڵکو هەروەها سووکوسەلیمیی دەروونەکە ئاشکرا دەبێت، ئەوەش بەوەدا کە نقورچگران لەو نقورچەدا وێنەیەکی پاپای فاتیکانیان لەسەر داناوە!! ئاخر ئەوە سووکوسەلیمییە کە نقورچگرێک وێنەی پاپای فاتیکان بخاتە سەر پوولێکی کوردی. ئەوجا کە نقورچگران بوێرییان بۆ بەرگری لە کردارەکەیان نییە، ئیدی بۆ نقورچ دەگرن؟ هار بوون؟ بەدەم قاقای پێکەنینەوە خەریکی گەمەکردنن؟ جگە لەوە تەنانەت کەسانی سادەی جڤاکیش بەڕوونی دەزانن کە چوار کوردستانی جوودا لە یەک هەن و گەر هەموو دوژمنانی کوردیش نەمێنن، نەشیاوە لەبەر جوودایی مێژوویانەی کوردەکان یەکبخرێن. ئەوجا ساویلکەیی ڕێفەراندوم لەولاوە بووەستێت، یان کینی ساویلکانەی شۆڕەسوارانی کوردایەتی و نەوەکانیان لە یەکدی کە لە سیاسەتدا لە باوکان و باپیرانیان کۆڵەوارترن.
کەواتە ئاشکرایە، کاتێک ئێمە ئەوها ڕەخنەییانە “هەڵەبجە بەپرس دەکەین”، ئەوا مەسەلەکە ئەوە نییە کە هاوشێوەی زۆر کەس ئاخ بۆ سەدام هەڵبکێشین و دەسەڵاتدارییەکەی وەک چاک دابنێین، بەڵکو مەسەلەکە لە کرۆکەوە ئەوەیە کە هەڵوێستی ڕەخنەیی ڕووەو هەر ڕووداو و کارەساتێکی نێو ژیانی ڕابوردوومان وەربگرین، بوێرانە دەستنیشانیان بکەین تا دووبارە نەبنەوە، ئەوجا بەو ڕێیەوە هیچ دەرفەتێک بۆ کوردایەتیچییانی تێهەڵدراوی نێو شاخ و داخەکان نەهێڵینەوە کە سەرەڕۆیی ڕابوردووی خۆیانمان بەشانازییەوە بۆ بکەن بە حیکایەت، بۆ نموونە بێشەرمانە وێنەی تەقوتۆقەکانیان پێشانی خەڵک بدەن و پێیان ببێژن: “لەو ڕۆژانە بڕوانن کە ئەمڕۆیان هێنا!”. ئەوان دەبێت بیدرکێنن کە ڕژێمی بەعس بەهۆی شەڕی ساویلکانەی ئەوانەوە تەپتەپێنی بە خۆیان و سەرجەم گەلی کورد کرد، بەڵێ ئەوان دوای ڕاپەڕین وەک دۆڕاوی شەڕ گەڕانەوە.
كام نه‌وه و كام شوناس؟.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
سه‌رنجێك له باره‌ی وتارێكی محه‌مه‌د ڕه‌نجاو
قسه‌كردن له‌سه‌ر شوناس و نه‌وه‌ی شیعری كوردی، به بێ دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی و زه‌مه‌نی، بێگومان قسه‌كردنێكی ناته‌واو ده‌بێت. چونكه هه‌موو شوناسێك و هه‌موو نه‌وه‌یه‌ك، به‌رمه‌بنای قۆناغێكی دیاریكراوی ژیاری و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شیعرییه. نه‌وه‌یه‌ك نییه، ئاسۆیی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌كاندا هاوته‌ریب بڕوات و به‌رده‌وام بێت. به‌ڵكو ئه‌مه سرووشتی دینامیكییانه‌ی ژیانه، كه نوێیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و دوای چه‌ند قۆناغێك، ده‌چێته په‌راوێزی مێژوو، نوێیه‌كی تر ده‌رده‌كه‌وێًت. مه‌گه‌ر گۆران بۆ ئێستا، به نوێكه‌ره‌وه‌ی شیعری كوردی دا ئه‌نرێت؟ بۆیه به‌رله هه‌موو شتێك، ده‌بێ بزانین مه‌به‌ستمان كام نه‌وه و كام شوناسه و له فۆڕمی زه‌مه‌نیدا، پۆلێنبه‌ندی بكه‌ین. ده‌سته‌واژه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا، وه‌ك كارێكی ڕانه‌بردووی به‌رده‌وام، ده‌شێ له هه‌موو زه‌مه‌نێكدا، به‌رجه‌سته بێت. له كاتێكدا ته‌نانه‌ت له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، به ته‌نها نه‌وه‌یه‌كی شیعری نییه، چونكه ڕاپه‌ڕین سێ ده‌یه‌یه ڕوویداوه، بۆیه له ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا، شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه، له ڕووی فۆڕم و ناوه‌ڕۆكه‌وه جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه. به ڕاده‌یه‌ك كه شیعری چركه ساته‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین، كه جۆش و خرۆشی ئازادی و شكاندنی كۆت و به‌ندی سه‌ربه‌ستی هه‌یه، جیایه له‌گه‌ڵ دونیابینی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له دوای دوو هه‌زاره‌كانه‌وه شیعر ده‌نووسێت و شیعر له بۆته‌ی قسه‌ی ڕووت و بێ مانا كورت ده‌كاته‌وه و ده‌بینێت. له ڕاستیدا، هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌نه، به بڕوای من پێویستییان به‌وه‌یه له ڕووی مێژووییه‌وه زه‌مه‌نشوێنی بكرێن. كه ده‌ڵێین شیعری كوردی، یاخود نه‌وه‌ی ڕابردووی شیعری كوردی، ئه‌وا ئێمه له به‌رده‌م یه‌ك نه‌وه و یه‌ك ئه‌زموونی شیعری كوردی نین، به‌ڵكوچه‌ندان ئه‌زموون و گوتاری شیعری جیاواز هه‌ن.
بۆیه له به‌رایی هه‌موو شتێك‌دا، به‌رله‌وه‌ی باسی هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی شیعری بكه‌ین، ده‌بێ چوارچێوه مێژووییه‌كه‌ی دیاری بكه‌ین، ئه‌وكات له په‌راوێزی ئه‌و چوارچێوه مێژووییه‌دا، ئه‌دگارو خه‌سڵه‌ته ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كانی ئه‌و قۆناغه و شوناسی نه‌وه‌كه‌ی دیاری بكه‌ین. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌زموونێكی شیعری، بچێته نێو شوناسی نه‌وه‌یه‌كی شیعرییه‌وه. ده‌شێ ئه‌زموونی شاعیرێك له ڕووی زمان و ناوه‌ڕۆك و گوتاری شیعرییه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی شوناسی شیعری سه‌رده‌مه‌كه و قۆناغه‌كه دابێت (بۆ نموونه وه‌ك ئه‌زموونی شیعری سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) نه‌وه و شوناسی شیعری، چه‌مكێكی ئاڵۆز و نا ڕوونه و ده‌مانخاته به‌رده‌م هه‌ڵه‌ی لێكدانه‌وه و شڕۆڤه‌كردن، ئه‌گه‌ر له به‌راییدا نه‌زانین مه‌به‌ستمان كام نه‌وه و كام شوناسه، له په‌یوه‌ندی ئه‌و نه‌وه‌یه به قۆناغه‌كه و ئه‌زموونه‌كه‌شه‌وه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كاتێ وتاری ( نه‌وه‌یه‌كی بێ شوناس)م خوێنده‌وه كه (محه‌مه‌د ڕه‌نجاو) نووسیویه‌تی وله دوا لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره (3268) ڕۆژی 9/11/2020 بڵابۆته‌وه، به پێویستم زانی وه‌ك خوێنه‌رێكی ئاسایی شیعر، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له ئاست ئه‌و وتاره‌دا بكه‌م. بێگومان به‌رله هه‌موو شتێك ئه‌م وتاره، له گۆشه‌یه‌ك به ناوی (چراوگه‌ی هه‌ولێر) بڵاو كراوه‌ته‌وه. هه‌مووشمان ده‌زانین سرووشتی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له گۆشه‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ بابه‌ته‌كان كورت وپوخت و چڕ بن، بۆیه ڕه‌نگه گونجاو نه‌بێت له گۆشه‌یه‌كی بچو‌وكدا، قسه له سه‌ر نه‌وه و شوناسی شیعری بكرێت، ئه‌مه ده‌بوو له ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و شڕۆڤه كردنێكی ورد بووایه. لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج له‌و وتاره بده‌ین، ده‌بینین جۆرێك له ناپه‌یوه‌ندی بابه‌تی و به‌ستنه‌وه‌ی نا زه‌مه‌نی تێدایه.
لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر شوناس و نه‌وه‌یه‌كی شیعری كوردی، باسێكه له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه له گۆشه‌یه‌كدا به خێرایی و ڕاگوزه‌ر محه‌مه‌د ڕه‌نجاو باسی بكات. ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خودی ناونیشانی وتاره‌كه‌ی ڕه‌نجاو، ئیشكالیه‌تی زه‌مه‌نی و مێژوویی و ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی تێدایه. هه‌موو نووسینێك، به تایبه‌تیش كاتێ په‌یوه‌ندی به خاسیه‌ته ژیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌كانی سه‌رده‌مێك هه‌بێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه و ئه‌و سه‌رده‌مه خۆیه‌تی كه تیایدا ده‌نووسرێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كاتێ نووسه‌ر ده‌نووسێت (نه‌وه‌یه‌كی بێ شوناس)، ئه‌وا ئه‌م جۆره له گوزارشتكردن، هه‌م جۆرێكه له گشتگیریی و هاوكات تێكه‌ڵكردنی نه‌وه‌كانیشه به یه‌كتری. چونكه نه‌وه‌ی شیعری، به‌رهه‌می قۆناغێكی دیاریكراوه. بۆیه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، مه‌به‌سته‌كه‌ی ڕوون نییه و خوێنه‌ر له په‌راوێزی ئه‌و شوناسه‌وه نازانێت مه‌به‌ستی نووسه‌ر كام نه‌وه‌یه؟ نه‌وه‌ی ده‌یه‌ی یه‌كه‌می ڕاپه‌رٍِینه؟ نه‌وه‌ی دووهه‌زاره‌كانه؟ یاخود نه‌وه‌ی ئێستایه؟ به بڕوای من له ئێستادا، نه‌وه‌یه‌ك نییه تاكو شوناسی هه‌بێت. شتێكیش كه بوونی نه‌بێت، پێناسه و شوناسی نابێت، به تایبه‌تیش له ئه‌زموونی شیعریدا. چونكه ئه‌وه‌ی مانا به شوناس ده‌دات، ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌یه، نه‌ك مێژوو و بیۆگرافیای نه‌وه‌كه. به‌و مانایه‌ی ئه‌و شوناسه ئه‌ده‌بییه له په‌راوێزی ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌وه ده‌ناسرێته‌وه و مانایه‌كی شیعری ده‌گه‌یه‌نێت. چونكه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه و به تایبه‌تیش له دوای ده‌یه‌ی دووهه‌زاره‌كانه‌وه، شیعری ئه‌م نه‌وه‌یه، هه‌ڵگری یه‌ك گوتار‌و دنیابینی نییه، به‌ڵام هیچیشیان دواجار نه‌یانتوانیوه ڕووبه‌رێك له ئه‌زموونی شیعری كوردی بگرن كه‌بشێ وه‌ك شوناسێك بیانناسینه‌وه. نووسه‌ر له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت:( ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی له‌م چركه ساته‌دا هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌زموونێك له شیعری جیاواز له قۆناغی به‌ر له خۆی، له‌وه ناچێت له ناو ئه‌زمووندا هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گه‌ر خات و شتێ له جیاوازی شیعری بخوڵقێنێ، چونكه ئه‌و گیرۆده‌ی ڕابردووه) هیچ ئه‌زموونێكی شیعری نییه، به‌رهه‌می چركه ساتێكی دیاریكراو بێت. ئه‌زموون له هه‌ر بوارێكه‌وه بێت، ده‌ره‌نجامی كه‌َله‌كه‌بوونێكی زۆر و كاركردنێكی به‌رده‌وامه له بواره‌كه‌دا. ئه‌زموونی شیعری، ده‌ره‌نجامی كاركردنێكی به‌رده‌وامه له نێو فه‌زای شیعردا، تاكو دواجار شاعیرێك یاخو نه‌وه‌یه‌ك بتوانێت ماكه‌كانی ئه‌و ئه‌زموونه بونیاد بنێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ئه‌زموونی شیعری شاعیران بده‌ین، ده‌بینین هیچ كام له‌م شاعیرانه، شوناسه شیعریه‌كانییان، به‌رهه‌می چركه ساتێكی زه‌مه‌نی دیاریكراو نییه. به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموون و قۆناغێكی درێژكراوه‌ی شیعرییه. ئه‌زموونی شێركۆ بێكه‌س، له تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ستدا، وه‌ك خاچ و مار نییه. ئه‌زموونی گۆران، له سه‌ره‌تاكانی شیعریدا، وه‌ك ئه‌و قۆناغه نییه كه چه‌ند ساڵێك به‌رله مردنی شیعری تێدا نووسیوه. بۆیه هیچ نه‌وه‌یه‌ك ناتوانێت له چركه‌ساتێكی دیاریكراودا ئه‌زموونێك بخوڵقێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڕی توانا و داهێنانی خۆشی بخاته گه‌ڕ. چونكه ئه‌زموون، چه‌مكێكه خۆی له خۆیدا پێناسه و شوناسی دیاره، كه به مانای تاقیكردنه‌وه و كاركردنی به‌رده‌وام دێت.
به بڕوای من، ئه‌م نه‌وه‌یه خۆی له خۆیدا ئه‌زموونی نییه تا شوناسی هه‌بێت. به ده‌ربڕینێكی تر، هه‌ر هه‌وڵ بۆ بونیادنانی شوناسێكی شیعری تایبه‌ت به خۆی نادات، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌یتوانیوه شتێكی دیكه‌ی جیاواز له ڕابردوو بڵێت. ده‌كرێ بپرسین، كامانه‌ن ئه‌و ئه‌دگاره هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و شیعرییانه‌ی، گوتاری شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه؟ به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، شیعری به ئه‌ندازه‌یه‌ك بێ به‌ها و بێ ناوه‌ڕۆك و بێ كاریگه‌ر كرد، كه ته‌نانه‌ت سنوورێك له نێوان شیعر و قسه‌ی ئاسایی و ده‌رده‌ڵی ڕۆژانه و میللی نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه شاشه‌ی مۆبایل، به ڕووبه‌ر و تۆپۆگرافیای شیعری ده‌زانن و پێیانوایه ده‌توانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه داهێنانی شیعری بكه‌ن. ئه‌م نه‌وه‌یه، بوونی نییه تاكو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ نووسینی ئه‌زموونێكی جیاوازی شیعری.
نه‌وه‌یه‌كیش كه بوونی نه‌بێت، توانا و هه‌وڵه‌كانیشی له كوێ بوو تا بیخاته گه‌ڕ؟ شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه، له هیچ ڕووێكه‌وه به‌راورد به شیعری هه‌فتاكان و هه‌شتاكان ناكرێت، كه شیعری كوردی ئه‌و كات په‌یامێك و گوتارێك و مانایه‌كی هه‌بوو. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، كه ئه‌زموونی زۆریان، شایه‌نی ئه‌وه نییه هه‌ر ناوبنرێن شیعر.
ئه‌م نه‌وه‌یه كه بێ شوناسه، له به‌ر ئه‌وه نییه كه گیرۆده‌ی ڕابردووه، چونكه هیچ نه‌بێت، ڕابردووی شیعری كوردی، هه‌ڵگری جۆره‌ها شوناسی مرۆیی و سیاسی و شۆڕشگێڕییه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌زموون و گوتاری شیعری‌یان نییه، بۆیه بێ شوناسن، نه‌ك گیرۆده‌ی ڕابردووبن. چونكه ئه‌وان ناتوانن وه‌ك شاعیرانی قۆناغه‌كانی پێشووتری شیعری كوردی، شیعر بنوسن. ئیدی نازانم چۆن گیرۆده‌ی ڕابردوونه. نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مجاره‌یان ده‌نووسێت:( ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێ له‌وه ڕابێت له‌و قۆناغه بنووسێت كه تیایدا ده‌ژیت، پێمان بڵێ ئه‌وه منم كه وه‌ك ئێوه نانوسم چونكه سه‌رده‌مه‌كه‌م سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئێوه نییه) ئه‌م بۆچوونانه‌ی ڕه‌نجاو، پارادۆكسێكی گه‌وره‌ی واتایی زۆریان تێدایه. به ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌و خۆی بۆچوونه‌كانی خۆی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر مه‌به‌ستی بووبێت، گۆشه‌كه پڕبكاته‌وه، ئیدی چی ده‌گوترێت گرنگ نییه.
ده‌كرێ بپرسین، ئه‌گه‌ر شاعیرێك وه‌ك هاوسه‌رده‌م و هاو قۆناغه‌كانی بنووسێت، ده‌توانێت ئه‌زموونێكی جیاواز پێشكه‌ش بكات؟ ئه‌گه‌ر شاعیرێك له‌وه ڕابێت وه‌ك سه‌رده‌مه‌كه‌ی بنووسێت، ئه‌مه مانای وایه هیچ پێویست به‌وه ناكات ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ بگرین كه نه‌یتوانیوه شوناسێك بۆ خۆی به‌رجه‌سته بكات. چونكه هه‌موو جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك، دابڕانێكه له‌گه‌ڵً واقیعی هه‌بوودا. هیچ شاعیرێك ناتوانێت جیاواز بنووسێت، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌م و بیركردنه‌وه و ڕوانینی گشتییانه‌ی قۆناغه‌كه نه‌بێت. مانای چییه، شاعیرێك ده‌بێ له‌وه ڕابێت وه‌ك سه‌رده‌مه‌كه‌ی بنووسێت و دواتریش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه ئه‌وه منم وه‌ك ئێوه نانووسم و جیاواز ده‌نووسم؟ شاعیری جیاوازنووس، پێویستی به‌وه نییه بانگه‌شه بۆ خوێنه‌ر بكات كه شتێكی جیاوازی نووسیوه، ئه‌و ئه‌گه‌ر توانی به شێوه‌یه‌كی جیاواز له هاو شوناس و هاوسه‌رده‌مه‌كانی بنووسێت، ئیدی ئه‌مه ده‌بێته شوناس وتایبتمه‌ندییه‌كی ئه‌زموونی كه‌سی كه به ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه. ده‌نا شاعیرێك له یه‌ك كاتدا وه‌ك سه‌رده‌مه‌كه‌ی بنووسێت و بانگه‌شه‌ی منێتی شیعریش بكات، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه و نا بابه‌تییانه‌ی شیعره. نووسه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت:_
(له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌كی شیعری، ویستییان شتێكی تربن بۆ خۆڕاپسكاندن و له‌و ئه‌زموونه شیعرییه‌ی قۆناغی ڕوانگه، وه‌لێ كلۆلییه‌كه له‌وه‌دایه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌وڵێكی په‌رته‌وازه‌بوون، هه‌تا ئێستاش له خۆی ده‌گه‌ڕێ) یه‌كه‌م: نه‌مبیستووه له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا، نه‌وه‌ی هه‌شتاكان تا ئێستاش له خۆی بگه‌ڕێت، چونكه سه‌رده‌م و قۆناغی ئه‌وان، له ڕووی ئه‌زموون و گوتاری شیعرییه‌وه به سه‌رچووه. دووه‌میان: نازانم بۆچی نووسه‌ر به بوێریی و به‌و په‌ڕی ڕاشكاوییه‌وه، ناوی شاعیرانی ئه‌و ئه‌زموونه ناهێنێت كه تائێستاش به دوای خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن؟ خۆ ئه‌م پرسیاره، به‌رله هه‌موو كه‌سێك ده‌بوو ڕه‌نجاو ئاراسته‌ی خۆی بكات. كه شاعیرانی تر نه‌یانتوانی ئه‌زموونێك بێننه ئاراوه و خۆڕاپسكاندنه‌كه‌یان كه‌ڵكی نه‌بوو، ئه‌ی ئه‌و چی كرد؟ ئه‌و تا چه‌ند توانی ئه‌زموونێكی جیاوازمان پێشكه‌ش بكات؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دابڕانه له ڕوانگه‌ییه‌كان بێته ئاراوه، كه ئه‌وه باسی ده‌كات. له ڕاستیدا، خستنه نێو یه‌ك ئه‌زموون و چوارچێوه‌ی كۆی شیعری شاعیرانی هه‌شتاكان، دیدێكی هه‌ڵه‌یه. له‌وانه‌یه له كۆی ئه‌و شاعیرانه‌دا، تیایدا بێت خۆڕاپسكاندنه‌كه‌یان هیچی نوێی نه‌هێنابێته ئاراوه، به‌ڵام هه‌شیانه كه توانی به ئه‌زموونێكی جیاواز له ڕووی ناوه‌ڕۆك و زمانی شیعریی و گوتاری شیعرییه‌وه، خۆی جیابكاته‌وه و به ته‌نها وه‌ك ئه‌زموونێكی كه‌سی و تایبه‌تی له شیعری هه‌شتاكاندا بمێنێته‌وه.
بۆ نموونه: ده‌كرێ ئاماژه به ئه‌زموونی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) بده‌ین كه له زێوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره، له هه‌شتاكانه‌وه توانی ڕێچكه‌ی خۆی بگرێت و وه‌ك ئه‌زموونێكی تایبه‌تی خۆی شیعر بنووسێت. له ئاستی ناوه‌ڕۆك و گوتاری شیعریدا، ئه‌زموونی ڕه‌نجده‌ر ناچێته نێو چوارچێوه‌ی هه‌شتاكان، به‌ڵكو ئه‌زموونێكی به‌رده‌وامه، به چاوپۆشین له‌وه‌ی كه كه‌سانێك چۆن له گوتاری شیعری ئه‌و شاعیره ده‌گه‌ن و چۆنی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و نایبینن. چونكه نابێ بیرمان بچێت، هه‌رگیز شوێنی ئه‌زموونێكی جیاواز، به ئاسانی له نێو ڕووبه‌ری شیعری باودا نابێته‌وه. كه واتا باسكردن له‌وه‌ی نه‌وه‌ی هه‌شتاكان هه‌موویان تا ئێستا به دوای خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، دیدێكی كورتبینانه‌ی شیعرییه و پشتی به هیچ لێكدانه‌وه و ئه‌رگۆمێنتێك نه‌به‌ستووه. نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێت، هه‌موو ئه‌زموونه شیعرییه‌كان جیاواز ناكه‌ونه‌وه.چونكه ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت، ئیدی ئه‌زموونێكی شیعری نییه به ناوی جیاواز و تایبه‌ت. له كۆتاییدا، ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م، كه ئه‌م وتاره‌ی ڕه‌نجاو، دیدێكی سه‌رپێی و ڕاگوزه‌ره بۆ نه‌وه و شوناسی شیعری كوردی. چونكه ئه‌م بابه‌ته، پێویستی به شڕۆڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌یه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی له‌وه قووڵتر و به‌رفراوانتره، له‌گۆشه‌یه‌كی بچو‌وكدا باس بكرێت و خه‌سڵه‌ته‌كانی دیاری بكرێت.
- په‌راوێز:_ نه‌وه‌یه‌كی بێ شوناس، نووسینی: محه‌مه‌د ڕه‌نجاو، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر_ ژماره(3268) دووشه‌ممه_9/11/2020
پەڵەیەکیتری رەگەزپەرستی بە نێوچەوانی ئەردۆگان و تورکیاوە.. رەزا شوان
رۆژی چوارشەمە (١٧/ ئادار/٢٠٢١) لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاری دەرکردن و هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەڕلەمانتاری کورد (عومەر فاروق جەرجەرلی ئۆغـڵو) کە پەڕلەمانتارێکی سەر بە پارتی گەلانی دیموکرات (هەدەپە) یە کە زۆریینەیان کوردن. عـومەر جەرجەرلی، پەڕلەمانتار و چالاکـوانێکی ناسراوی چاونەترس و دلـێر و بوێـری داکـۆکیکەرە لە کـێشەی کورد و لە مافـەکـانی مـرۆڤ و لە ئـازادییەکـانی دەربـڕین و لە ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانی و پێکەوەژیان و لە زینـدانیانی سـیاسی و لە ستەملێکـراوان. ئەو بـڕیارە کە خوێنـدرایەوە لـە لایەن دادگـای ناداپـەروەری تـورکیـای زیندانیستانەوە دەرکراوە. ئاشکـرایە کە ئەو بڕیارە بەر لە دادگا، لە لەیەن ئەردۆگانەوە دراوە. بڕیـارێکی سیاسییە نەک یاساییە. بڕیاردەر ئەردۆگان و رەگەزپەرست دەوڵەت باخچەلی یە، کە خەریکی دەرکردنی بڕیـاری دوورخستنەوەی پارتی گەلانی دیموکراتـن لە گـوڕەپـانی سیاسی . پەڕلەمانتار عومـەر جـەرجـەرلی دادگا بەوە تومەتباری کردووە گـوایە (بانگەشەی بۆ رێکخـراوێکی تیـرۆریستی) کـردووە، واتا بـۆ پـارتی کرێکـارانی کوردسـتان. ئەمەش (بـۆخـتانێکی هەڵـبەستراوی پێشوەخـتە) بۆ هەمـوو کوردێـک کە چەپڵە بۆ قسە قۆڕەکانی ئەردۆگانی رەگەزپەرست لێنەدا و شابـاشی نەکات. جەرجەرلی لە لایەن دادگای تورکیاوە مانگێک پێش ئێستا بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ سزای بەندکردنی درا. دوێنی بڕیارەکە لە دانیشتنی پەڕلەمانی تورکیادا خوێندرایەوە. پۆلیسی تورکیاش لە دەرەوەی هۆڵی پەڕلەمان چاوەڕێ بوو بۆ گرتن و کەلەپچەکردنی عومەر جەرجەرلی.
لە دوای خوێندەوەی ئەو بڕیارە پەڕلەمانتارانی پاری نادا و ناگەشپێکردن و پارتی نەتەوەیی رەگەز پەرست چوونە دەروەی هـۆڵی پەڕلەمان و داوایان لە پۆلیس کـرد کە بیگـرن. تەنیا پەڕلەمانتارانی پارتی دیموکـراتی گـەلان و پـارتی گەلی کۆمـاری لە هـۆڵەکـەدا مانـەوە. وێنەی عـومەر جـەرجـەرلی یان بەرزکـردەوە و تیـان:” ئـێمە بە تەنیـا پەڕلەمانتارەکەمان بەجـیتناهـێڵین. پەڕلەمان بەجـێناهـێڵین” هەمووشـیان زۆر بە تونـدی ناڕەزاییان دەربـڕی و پرۆتیستۆی ئەو بڕیارە نایاسایی و ناڕەوایەیان کـرد، بە بڕیارێکی سیاسی و نایاسایی و نا دەستووری دەزانـن.
عـومـەر جەرجەرلی مافـناس و داکۆکـیکەرێکی سەرسەختە لە ستەمـلێکـراوان، وتی: “ئەوانەی کە دەیانەوێت بمگـرن پێویستە لەسەریان لەبن مێچی پەرلەماندا ئەمە بکەن و بمگـرن” وتیـشی:” دەتـوانی ـ مەبەستی ئەردۆگانە ـ بمانخـەیتـە زینـدانـەوە، بـەڵام ناتـوانی وتنی قـسەی راستمان ڵێ قـەدەغـە بکەیت. بێدەنگ نابـم، نەتەوەکەم ئیرادەی پێداوم. (٩٠) هـەزار کەس دە گیـان پێـداوم. هەرگـیز نا چەمێمەوە و لە گۆڕەپانەکاندا رووبەڕووی هێـڕشەکانی پۆلیـس بووینەوە. بە تیرۆریست دایـان ناین. بـەڵام خـۆمان بەدەستەوە نـەدا، لە دژی ستەمکار خەباتـم کرد، تا ئەم کۆمەڵـگایە بە برایەتی بـژین. هەوڵـیان دا بە توومـەتی هەڵبـەستراو سزمان بدەن، قـبووڵی ناکەم” وتیشی:” تـا دوا هەناسەم پەڕلەمانتـاری گـەل دەبـم، بە دەنگی “ستەمکاران” نەبـوومە بە پەڕلەمـانتار لە پەرلەماندا. بەڵکو بە دەنگی گەل سەکۆی پەڕلەمانم بەسەستهـێناوە” وتیشی:”گەر بەنـدیش بکـرێـم دەسـت لە داکـۆکـیکـردن لە مافـەکـانی مـرۆڤ هـەڵـناگـرم.. مـن لە ستەملێکراوەکان بـووم.. هـەمیشە داکـۆکییان لێدەکەم” وتیشی:”نابێت ئـیرادەی گەل پانەوەبکـرێت.. ئارەزووی ئاشتی تـاوان نیـیە”
عـومەر جەرجەرلی بێـزارکەرێکی گـەورەی ئەردۆگـان و رژێمەکـەیەتی. پێشەنگـێکی ئازا و چاونەترسە لە داکـۆکیکردن لە قـوربانیانه دەسەڵاتی سەرکوتەکەر و داپۆسینەر و ئەشکەنجـەدان و رەگەزپەرستی.
عـومەر جەرجەرلی لە دوای خوێنـدنەوەی ئەو بڕیـارەی دادگـا، دەربارەی هەڵگـرتنی پارێـزبەنـدی پەڕلەمـانی و دەرکـرنی لە ئەنـدامێتی پەڕلەمان، وتی:”دان بەو بڕیـارەدا نانێـم چـونکە بـڕیـارێـکی نایـاسـاییە و هـیچ رەواییـەکی نیـیە” وتیـشی:”بـڕیــارەکە لەسەرەتاوە تا کۆتاییەکەی، پـڕە لە پێشلکاری، من لە دڵی نەتـەوەکەم دام، من لە دڵی نەتەوەکەم دام و بۆ هـچ شوێنێک ناڕۆم. من بە دەنگی (٩٠) هەزار کەس هاتووم، لە میانەی دەنگدانەوە بۆ ئـێرە هاتووم، هەر وەکو شیری دایک بە دەنگی حەڵاڵ هاتـووم، ئێمە سەر نانەوێـنین” جەرجەرلی جەخـتی لەسەر ئەوەش کـرد، وتی:”من دەگەڕێمەوە بۆ پەڕلەمانی تورکیا، وەک چۆن پەڕلەمانتار ” ئەنیس بەربـەر ئۆغـڵو” پەڕلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری گەڕایەوە بۆ پەڕلەمان، کە بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی درابوو” ئاماژەشی بەوە کرد، ئەو هۆیەی لە دوای ئەم گرتنەوەیەتی، لە رووی کارە قێزەوەن و ناشیرینەکانی حکومەتەکەی رژێمی ئەردۆگان وەستایەوە، لە دژی بە رووتی پشکنینی ژنـان لـە دایـرەکانی ئەمـن و لـە زینـدانییەکـانی تـورکیا و لـە دژی پێشـێلکـارییەکـانی مافەکانی مرۆڤ وەستایەوە. لۆمـەی حکوومەتی تورکـیای کـرد کە بە سوپـایەکی زۆر زەبەلاحەوە هێڕشی کردە سەر چیای گاڕە.
جەرجەرلی ئەم بڕیارەی بە کودەتا بەسەر پەڕلەمان ناوبرد” کودەتاچییەکان” لە توێتی خۆیـدا نوسیوێتی:”کودەتاکـان هەمـوو جـارێک بە چـەک و تانک وبە فـڕۆکە ناکرێن. هەوڵـدانی دەرکـردنی پەڕلەمانتـارێـک کە “٩٠” هـەزار کـەس دەنـگی پێـداوە، ئەمـە کودەتایە بەسەر پەڕلەماندا. لە رووی ئەم کودەتایە دەوسـتم و پەڕلەمان بەجێناهـێڵم”
شـیکارە سیاسییەکـان، جەخـت لەوە دەکەنەوە، کە دەسەڵاتی فەرمانـڕەوا، دەیەوێت تا هەتایە عـومەر جەرجەرلی وسکت بکات و قەدەغەی ئەوەی لێبکەن کە چیتر داکۆکی لە مافەکانی بەندکراوەکان و دەرکراوکان لە کارەکانیان نەکات، کە بە بڕیاری ئەردۆگان دەرکراون. عـۆمەر جەرجەرلی پێش ئەوەی بێتە ناو دنیای سیاسەتەوە، پـزیشک بـوو، یەکـێکە لە کـۆی (١٥٠) هـەزار فـەرمانبـەر حکـوومی، کە بە بـڕیـاری ئەردۆگـان لە کارەکـانیان دەرکـران، بە توومـەتی هـەڵبەستراوی لایەنگـرانی تیرۆریست و فەتحـوڵڵا گولەن. ئەم توومەتانە دەدرێنە پـاڵ هـەر کـوردێک و هـەر تورکـێک. کە کـڕنـۆش بـۆ ئەرۆگـان نەبـات و بە حەزرەتی سوڵـتان نـاوی نەبـەن.
عومەر جەرجەرلی لە پێشا لە نەوەتەکانی سەدەی رابرد و سەرەتای هەزارەی دووەم سـەرۆکی رێکخـراوی”ستەملێکـراوان” بوو بۆ مافـەکانی مـرۆڤ. وەک یەک و بەبێ جیاوازی داکۆکی لە مافەکانی کورد و تورک دەکـرد. دوایی تێکەڵ بە جیهـانی سیاسی بوو. بوو بە ئەنـدامێکی چـالاکی پـارتی گـەلانی دیموکـرات.
ئەردۆگان و رژێمەکەی عومەر جەرجەرلی یان بەوەش توومەتبارکردوون، کە کێشەی ناڕەوشتی بەرپرسانی زیندانەکان و دایرە ئەمنییەکانی رژێمەکەی لە پشکنینی زیندانییە ژنەکـان بە رووتکردنەوەیان لە زیندان، ورووژاندووە و ئەم پێشێلکارییەی دەرهەق بە ژنـانی زیندانیکـراو خستۆتەڕوو و بە پێشێلکارییەکی مـافی مـرۆڤ و مـافی زینـدانیان باسکـردووە و رەخـنەی لە رژێـم گـرتووە.
عـومەر جەرجەرلی هەر لە بـارەی ئەو بڕیـارە نادادپەروەرییـەی دادگـای تورکیـا وتی:
” لە پرەنسیپەکـانمان پاشگەز نابینەوە.. هەرگـیز سەر دانـانەوێنین”
لە بـارەی کـێشەی کوردیشـەوە جـەرجـەرلی وتی:”لـە تورکـیادا کـێشەی کـورد هـەیە. رژێمی تورکیا سـوورن لەسەر ئەوەی کە بەخـوێنڕشتن و شەڕ چـارەسەری بکەن. بە درێـژایی ژیـانم ئـەوەم وتـووە، ئەم شـێوەیە ئـەو کـێشەیە چـارەسەر ناکـات. بەڵکو بە گـفتوگـۆ و لەیـەک تێگەیـشتن و دادپـەروەری و یەکـسانی کـێشەی کورد چـارەسـەر دەکـرێـت”
عومەر جەرجەرلی نە یەکەم پەڕلەمانی قوربانیی سیاسەتی رەگەزپەرستی تورکیایە، نە دوا پەڕلەمـانیش دەبێـت. سـاڵی پاریـش هـەر بـە تـوومەتی لایەنـگـێری پەکـەکـە، دوو پەڕلەمانتـاری ئەنـدامانی پارتی گـەلانی دیموکـرات (لەیـلا گـوگـن و موسـا فـارس) لـە پەڕلەمـان دەرکـران. بە بریـاری وەزارەتی ناوخـۆی تورکیا بڕیـار وایە پارێـزبەنـدی و ئەنـدامێتی پەڕلەمان، لە (٩) پەڕلەمانتاری (هـەدەپـە) وەربگـرنەوە. لە دوایشـدا، بە تـوومەتی لایەنگـیرانی (پەکەکە) دەستگـیریـان بکـەن. یەکـێک لـەم نـۆ پەڕلەمانتـارە، هاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیموکرات (پەرویـن بوڵـدان) ە.
ئەمەو ئەردۆگـانی دیکتاتـۆری قـورخکـردووی دەسەڵات و تاکـبڕیاردەر، لەسـەر داوای دەوڵەت باخچەلی رەگەزپەرستی قێزەوەن و ناڕەسەن، کە تا سەر ئێسقان دوژمنایەتی کورد دەکات، دەیانەوێت مۆڵەت لە پارتی گەلانی دیموکرات وەربگـرنەوە و قـەدەغـەی کـاری سـیاسییان لێـبکەن. بە تایبـەتیـش لە دوای شکـستهـێنانی سـوپـای تورکیـا لە هـێڕشەکەی چـیای گاڕەدا بۆ سەر گەریلاکـانی پارتی کرێکارانی کوردستان. بووە هـۆی کوژرانی (١٣) سەربازی تورک لە ئەنجامی بۆردوومانی فـڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا کـوژران. رەخـنەیەکی زۆر لە ئەردۆگـانی لەخۆبایی گـیرا، کە نابـوایە پەنای بۆ هێڕشی سەربـازی ببـردایە. يەکێک لەوانە، عـومـەر جەرجەرلی رەخـنەی لە ئەردۆگـان گـرت. وتی:”گەر بوایە دەسەڵات گفوگۆیـان بکردایە، ئێستا ئەو سەربازانە زینـدوو دەبوون”
بەڵام ئەردۆگان خەیاڵی خاوە و ئەو نیازە گـڵاوەی دەباتە گـۆڕەوە و هەرگـیز ناتـوانێت بەکوشتن و بە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و قـەدەغـەکـردنی کاری سیاسی و گرتنی پەڕلەمانتـارانی کـورد. بتوانێت بەر لە خەبـات و تێکۆشـان و هەستی نەتـەویی کـورد، بگرێت. زیاتر لە سەد ساڵە تورکیا خەریکی جینۆسایـدی کوردە و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و قەدەغەکردنی زمانی کوردی و کاڵکردنەوەی داب و نەریتی کوردییە. بەڵام شکـستی هـێناوە. هەست و رووحـی نەتـەوەیی کوردی و خـواستی رزگـارکردنی کوردسـتان زیـاتر گـڕ و کڵپەی گرتـووە. ئێمەی کورد گەلـێکـین هەرگـیز لەبن نایەین و هەرگـیزیش چۆک بۆ داگـیرکەرانی کوردستان دانادەین. زوو بێت یا درەنگ ناچـارتـان دەکەیـن کە دان بە ناسنامە و بە زمانی کوردی و بە مافەکانی کوردا بنێن، تا رۆژێـک زووتـر دان بـەم راستییەدا بنێن. لە سـوودی کورد و ئێوەی داگیرکەری نامۆش دایە.
دڵنیام کە چارەنووسی ئەردۆگـان، لە چارەنـووسی هـیتلەر وسـتالین و چاوچـیسکـۆ و میلـۆدۆڤـیچ و سەدام حوسێن و موعەمەر قـەزافی باشتر نابێت. رۆژە رەشی خـۆی و خانـەوادەکەی نـزیکـبۆتەوە. چونکە کـورد وتەنی هەموو شتێک لە باریکیدا دەپسێت تەنیا ستەمە کە لە ئەستووریـدا دەپسێـت.
رەزا شوان
١٨/ ئادار/٢٠٢١
چاپی نوێی کتێبی کرۆکی مرۆڤ
کتێبی ” کرۆکی مرۆڤ” لە نووسینی بیرمەند و کۆمەڵنناسی ئەمریکی/ ئەڵمانی ئەریک فرۆم، لەلایەن ” ئەردەڵان عەبدوڵڵا” ەوە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی. ئەریک فرۆم لەم کتێبەیدا باسی کۆمەڵێک بابەتی فکریی و دەروونشیکاریی و کۆمەڵناسی گرنگی کردووە کە پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە لەوانە: شەڕەنگێزی، نەرجسیەت بەگشتی و نەرجسیەتی تاک و کۆمەڵ، ئایا مرۆڤ گورگە یان مەڕە، خۆپەرستی، فاشیزم،نەتەوەپەرستی، موڵکداری، هونەری بوون، کۆمەڵێک بابەتی تر.
ئەم کتێبە لە 180 لاپەڕەی قەبارە مام ناوەند پێکهاتووە و ئەم چاپە نوێیەش لەلایەن ناوەندی رەهەندەوە چاپکراوە و ئێستاش لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دەستدەکەوێت.
چۆن ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان گێرا؟.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له 11/3/1970 ئیزگه‌ی كۆماری عێراق له به‌غدا به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازار‌و ناورۆكی رێكه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیزمی سه‌باره‌ت به راگرتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی خوێنده‌وه‌و هه‌ر له گه‌ڵ بیستنی رێكخراوی حزبی شیوعیمان له ده‌ربه‌ندیخان وبه هاوكاری جه‌ماوه‌ربه پیاده‌و به ئۆتۆمبێل خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان رێكخست بۆ ده‌ربرینی خۆشی و پشتگیریی و خۆپیشاندنكه له به‌رده‌م چێشتخانه‌كه‌ی حه‌مه ئه‌مینی په‌زه تا به‌رده‌م دائره‌ی به‌رید درێژه‌ی هه‌بوو، له رۆژی دووه‌م واته { له 12/3/1970} له كه‌مپی خواره‌وه‌و له سه‌ر( گۆره‌پانی تێنسه‌كه) رێكخراوی حزب ئاهه‌نگێكی رێكخست وتیادا وتارێكی كورتی رێكخراوه‌كه و چه‌ندین كۆپله شیعر خوێنرایه‌وه و به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ كۆتایهات و، به‌م چالاكییه رێكخراوه‌كه هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش چوو ئه‌وكات سه‌ره‌رای ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی پارتی و دۆستانیان له شاره‌كه هه‌بوون به‌ڵام رێكخراویان نه‌بوو ئێمه یارمه‌تیماندان و رێكخراویان درۆستكرد.
له بارودۆخی خۆشی و شادی ئاهه‌نگه‌كانی به‌یاننامه‌ی 11 ئازار‌و رۆڵی شیوعییه‌كان له‌ناو شاردا بووه هۆی ئه‌وه‌ی زماره‌یه‌كی لاوی خوێنگه‌رم په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه بكه‌ن و هه‌روا گه‌رانه‌وه‌ی زماره‌یه‌كی تر له هاورێیان كه وازیان هێنابوو له به‌ر بارودۆخی تایبه‌تی خۆیان و، له كاتی ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگگێران جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد له پاش 10 رۆژی له خوێندنه‌وه‌ی به‌یانی 11ی ئازار به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له رۆژی نۆیه‌مدا واته له 20/3/1070 هه‌رشه‌یه‌كمان له ئیستخباراتی عه‌سكه‌ری له رێی مولازم سه‌عید و مولازم سه‌ڵاح پێگه‌یشت. سعید هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ كجێكی كورد له خێزانێكی ناسراوكردو خێزانه‌كه ئاشناییان له گه‌لماندا هه‌بوو ، مولازم سه‌ڵاح له بانیخێڵان كوژراو هه‌ره‌شه‌كه ئه‌ڵێت نابێت شیوعییه‌كان ئاهه‌نگ بگێرن بۆیه { من و هاوری مه‌لا حه‌سه‌ن نۆرؤڵی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه و كرێكاری دائره‌ی ره‌ێ ( ئاودێرێ) } ده‌ربه‌ندیخان رۆیشتین بۆ سه‌ربازگه‌ی به‌تالیۆن ( فوج) و له ده‌رگای سه‌ره‌كی چاومان كه‌وت به ره‌یس عوره‌فا منشد زامل چلوب وپێمانوت وه‌ك ئه‌زانی ئێمه له حزبی شیوعی عێراقه‌وه هاتووین و ئه‌مانه‌وێت چاومان به موقده‌م خالید به‌رپرسی هه‌واڵگێری (ئیستخبارات) بكه‌وێت و، لای سه‌یر بوو واقی ورماو لێمان وردبووه‌وه‌و وتی شیوعی ئه‌تانه‌وێت موقده‌م خالید ببێنن ؟ ئێمه‌ش به دووقڵی پێكه‌نین و وتمان ئه‌ی بوو سه‌یره ؟ و به په‌له چوو هاته‌وه‌و وتی فه‌رمون.
چووینه ژوره‌كه‌ی موقه‌ده‌م خالید و، جگه‌ره‌یه‌كی له سه‌ر شێوازی تاقمی هه‌واڵگیری داگیرساند‌و پێشوازیلێكردین و لای سه‌یر بوو زۆر له خۆبایی بوو به لوتبارزییه‌وه وتی ئێوه كێن ؟ ئێوه شیوعین ؟ چیتان ئه‌وێت ؟.
وتمان ئێمه له رێكحراوی حزبی شیوعی عێراق له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه هاتووین و له رێی ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كانتان هه‌ره‌شه‌مان لێكراوه گوایه نابێت ئاهه‌نگی { نه‌ورۆز} بگێرین و هاتهاتووین ئاگادرتان بكه‌ینه‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و یارمه‌تیمان بده‌ن و ره‌زامه‌ندی ده‌رببرن.
ده‌ستیكرد به تووره‌یی و چاوسوركردنه‌وه‌و و هه‌ره‌شه‌كردن و ئێوه له حزبێكی رێگه‌پێنه‌دراون و، له پاش گفتوگیه‌كی چرو پێمان قایمكردو سور بووین له سه‌ر ئاهه‌نگگێران و ئه‌ویش په‌یوه‌ندی كرد به ئه‌فسه‌رانی پایه‌به‌رزترو هه‌رچۆنیك بوو ملیداو رازی بوو داوایكرد سه‌قامگیرو ئاسایشی شاره‌كه بپارێزن و ئێمه‌ش ئه‌ومان بانگهێشت كرد بۆ ئاماده‌بوون.
هێشتا ناو بازاربووین و نه‌گه‌یشتینه ماڵه‌وه نامه‌یه‌كی ئاگرین پر له هه‌ره‌شه‌مان وه‌رگرت له به‌رێز كاك ئه‌حمه‌د كه‌لاری ــ فه‌رمانده‌ی عه‌سكه‌ری ئه‌و تاقمه‌ی له پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌ركایه‌تی ابراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه بانی جیابوونه‌وه به ( حه‌لالی) ناویان ده‌ركردو چوونه ئێران و پاشان مسته‌فا بارزانی لێیانخۆش بوو گه‌رانه‌وه كوردستان و جاریكی تر رایان كرد‌و چوونه پاڵ حكومه‌تی عێراق له به‌غدا و له‌وی رۆژنامه‌ی ئه‌لنوریان ده‌ركردو به تاقمی ئه‌لنور ناویان ده‌ركرد و كاك ئه‌حمه‌د له نامه‌كه‌یدا نووسیبووی : بیستوومانه حزبی شیوعی عێراق له رێی ئاهه‌نگگێران به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ئه‌یه‌وێت ئاسایش و ئارامی شاه‌كه تێكبدات و، وتراوه شیوعییه‌ك وتار ئه‌خوێنێته‌وه‌و له‌و حاڵه‌ته‌دا ئێمه رازینین و ئه‌و كه‌سه‌ی وتار بخوێنێته‌وه ئه‌یكوژین و له كۆتاییدا نووسیبووی : ئه‌گه‌ر كارێكی خراپ روو بدات ئێمه ئاگاداریمانداوه و ئۆباڵی له سه‌ر خۆتانه.
به ( په‌یامبه‌ره‌كه‌مانووت ) به كان ئه‌حمه‌د بڵێ، به‌ڵی ئاهه‌نگ ئه‌گێرێن و به بێشك هاورێیه‌ك وتاری حزبی شیوعی عێراق ئه‌خوێنێته‌وه‌و هیوادارین كاك ئه‌حمه‌دكه‌لاری هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودخه‌كه بدات و نه‌فره‌ت له شه‌رو كوشتن بكات.
ئێمه‌ش به په‌له نامه‌مان نووسی بۆ : مه‌كته‌بی محه‌لی سلێمانی و كۆمیته‌ی جوتیاران و به‌رپرسی رێكخراوه‌كه‌مان { تیكۆشه‌ر عه‌بدوللا مه‌لا فه‌ره‌ج قه‌ره‌داغی ــ مه‌لا عه‌لی) و له‌و كاتانه‌دا دكتۆر فارس ره‌حیم به‌رپرسی كۆمیته‌ی جوتیاران له ناوچه‌كه نه‌بوو، مه‌لا عه‌لی سه‌رلقی لقی 10 ی قاره‌مان بوو سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بوو له نامه‌كاندا به درێژی باسی بارودۆخی رێكخراوه‌كه‌ی حزب و ئاهه‌نگی نه‌ورۆزمان كرد‌و وتمان هاورێیانی رێكخراوه‌كه ئاماده‌ن ئاهه‌نگ بگێرن و گوێ له كه‌س ناگرین وئێمه باشین و هیوادارین بیرتان لامان نه‌مێنێت و چاوه‌روانی ئامۆژگارییه‌كانتان ئه‌كه‌ێن و ئێمه ئاماده‌ێن و پێش ئاهه‌نگه‌كه به ماوه‌یه‌كی كورت ئامۆژگاری و وه‌ڵامه‌كانمان وه‌رگرته‌وه.
ئه‌و شه‌وه‌ی پێش ئاهه‌نگه‌كه خه‌ومان لێنه‌كه‌وت و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا زۆرینه له گه‌ڵ ئاهه‌نگیران بوون وكه‌مینه دژ بوون.
ئه‌مرۆ ، رۆژی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مانه، جه‌ژنی نه‌ورۆزه، لاوانی خوێن گه‌رم هاورێیانی ده‌ربه‌ندیخان و ژاڵه‌ناوو بانیخێڵان و كانی سارد‌و و دێهاته نزیكه‌كان هه‌ر له به‌یانی زوو ده‌ستیانكرد به كۆكردنه‌وه‌ی كورسی و بردنیان بۆ گۆره‌پانی ئاهه‌نگه‌كه له كه‌مپێ خواره‌وه بۆ دانیشتنی میوانه‌كان و، پێش ئاهه‌نگه‌كه به دوو كاتژمێر هاورێیان به پێی بریارو نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونیان دامه‌زران بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی ئاهه‌نگیره‌كان و، بریاره‌كان به پێی دیسیپلینی حزبایه‌تی توند بوون و ئه‌وانه‌ی ده‌مانچه هه‌ڵئه‌گرن ده‌ستنیشانكران ( زوربه‌ی ده‌مانچه‌كان هی هاورێیان و دۆستان بوون) و، وادانرابوو هاورێیان تێكه‌ڵ به جه‌ماوه‌ر نه‌بن و چاودێرییان به‌هێز بێت به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به كه‌سانی نامۆ‌و نه‌ناسراوو ، ئه‌گه‌ر ته‌قه‌كرا یان پێكدادان روویدا هه‌ر گروپێك له شوێن خۆی بمێنێته‌وه‌و نه‌جوولێت و ته‌نها فه‌رمان له به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
ئاهه‌نگه‌كه به سرودی نیشتمانی : ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستیپێكردو له ناو چه‌پڵه‌رێزانی گه‌رم و هوتافكێشان به ژیانی حزبی شیوعی عێراق و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد هاورێ { ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب } چووه سه‌ر سه‌كۆێ ئاماده‌كراو بۆ پێشكه‌شكردنی وتاری حزب ته‌حه‌دای مردن و، بریارمان وابوو هاورێیان له سه‌كۆكه دوور بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شتێك روویدا زه‌ره‌رو زیانمان كه‌متر بێت و ، هاورێیان پابه‌ند بوون به بریاره‌كان به‌ڵام له‌و كاتانه‌داشیوعی تێكۆشه‌ر { غه‌فور كویخا عه‌لی } له شیوعییه پێشه‌نگ و دێرینه‌كان ی حزب هاته پێشه‌وه‌و مایكه‌كه‌ی لێم وه‌رگرت و له‌منی نزیك كرده‌وه‌و و به ئه‌سپایی وتی : له گه‌ڵت ئه‌مرم وته‌حدای مردن ئه‌كه‌م و له ناو چه‌پڵه رێزاندا وتاره‌كه‌مان به سه‌لامه‌تی پێشكه‌شكردو ” نۆره هاته سه‌ر وتاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وانیش وتاری خۆیان خوێنده‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه زۆر رێك‌وپێك بوو، هه‌موو شتێك به باشی تێپه‌ربوو به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ندی هه‌رزه‌و نه‌زان و داخ له دڵ ده‌ستینكرد به ئاژاوه‌نانه‌وه و جنێودان و هێرشكردنه سه‌ر حزبی شیوعی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان و، هه‌وڵیاندا ده‌مه‌قاڵه له گه‌ڵ هه‌ردوو هاورێی شیوعی لاو { نه‌جیب شێخ محه‌مه‌د و حه‌مید مه‌جید قادر زه‌هاوی} دروست بكه‌ن { نه‌جیب له ساڵی 1983 به ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ له گه‌ڵ هاوری كامل ئه‌حمه‌د سه‌مین له مه‌سۆیی ــ قه‌ره‌داغ شه‌هید كران} و { حه‌مید له ساڵی 1995 به گولله‌ی وێڵ شه‌هید كرا} و، له و كاتانه‌دا پۆلیس و عه‌سكه‌ر نه‌یانهێشت شه‌ر بكرێت و من و كاك ئه‌حمه‌د كه‌لارییان بانگ‌كرد بۆ لیوا و له‌وێ لیوا ( نسییف جاسم سامرایی) له پاشان بوو به راوێژكاری سه‌ربازی سه‌دام حوسه‌ێن وتی : ئێوه بران و پێویسته ئاشتببنه‌وه‌و كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، له‌وێ به كوردی به كاك ئه‌حمه‌دم وت جوان و نایابه ئامر لیوا ئامۆژكاریمان ئه‌كات و كاك ئه‌حمه‌د ئه‌یزانی من هاوریی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی بووم له گه‌ڵ براكانی كاك حه‌سه‌ن و كاك حوسه‌ێن و كه وام وت كاك ئه‌حمه‌د هاته پێشه‌وه و داوای لێبوردنی كرد‌و یه‌كترمان ماچ كرد. .
به‌ڵێ به‌و شێوه‌یه ئاهه‌نگمان گێراو رێكخراوه‌كه‌مان بوو به رێكخراوێكی ئاشكرا به‌ڵام كه‌سانی دوژمن و چڵكاوخۆرو ده‌ربه‌گی ناوچه‌كه دژایه‌تی بێوچانی حزبیانكرد بۆیه بارودۆخمان له گه‌ڵ حكومه‌ت وه ك جارانی لێهاته‌وه راونان و گرتن.
17/3/2021
مروارییەکانی ئەوین.. مرواری دووەم.. شیعر: ستیڤان شەمزینی
پیاوێکم لە خێڵی شیعر جێماوم
گۆدۆی چاوەڕوانیت هەزار جار کوشتوومی
ژنێکیت ئولفەتت بە شاعیرێکی نائومێدەوە گرتووە و
دەرگای عەشقی ئەکوتی
عەشقت چ خەنجەرێکی ئەفسووناویی بوو
شیعر لە دڵمەوە فیچقە ئەکات؟!
ئەوینت چ هەورە بروسکەیەک بوو
جارێکی تر کانیاوی مەحاڵی ژیاندەوە؟!
تۆ کە هاتیت بەرچنەیەک نۆتە و
دوو باوەش تامی شیرینی دنیات بۆ هێنام
منیش کە هاتم ئاوەزێڕی هەست و
دڵێکی سەوز سەوزم بۆ کردیتە دیاری
گوێت لە هاژەم بێت
ئەو دەمەی بەسەرتا پەرش و بڵاو ئەبمەوە
لەبەر شەوقی چرای حەپەسان
کتێبی ئەستووری عەشقم بخوێنەوە
گوێ لە میلۆدی دەنگم بگرە
ئەوکاتەی دەڵێم ماچت ئەکەم
وەرزە وشکەکانی تەمەنت
بە ڕامووسان پڕ دەکەم لە باراناو
گوێ لە هاواری ئەو شیعرەم بگرە
هیچ وەخت تەواو نابێ
خەونە وەنەوشەییەکانت
بخەرە بەر ڕێژنەی شێتی و سەرسامیم
گوێ لە غەمگینی پیاوێتیم بگرە
کە بە هۆنراوە ئەتدوێنم
ژنێتی خۆتم
لەنێو پێخەفە سارد و تەزیوەکەم بۆ جێبهێڵە
گوێ بۆ ڕاز ودوا دێڕی چەند ساتێ
پێش خۆکوشتنم ڕادێرە
پڕە لەپەشیمانی و یادی پێکەنینەکانی
ڕۆژانی زێڕینی ژوان
گوێ لەخوڕەی فرمێسکم بگرە
کاتی ڕۆیشتنی شەمەندەفەری دابڕان
بینیم شەستە بارانی ئاسمانی حوزنەکانت
مەزنترین زریانی هەڵسان
لە کوێوە هاتیت سەحرای رۆح و
کەلاوەی ژیانت ئاوەدان کردمەوە؟
بۆ کوێ ئەڕۆی، کە هێشتا خۆم
بۆ سەفەری عەشق کۆنەکردۆتەوە؟
ستۆکهۆڵم – سۆلنا
پوولەکەی پاپا.. فازیل شــەوڕۆ
“بۆ باڵێوزانی کۆشک و قەڵا…”
بە قۆرئان و
بە تەوڕات و
بە ئینجیل
بە هیلال و
بە سەڵیب و
بە قەندیل
هەموو چەرچی و
سـنووردز و
تریاکخۆر و
ئاشقانی مەمک و کورسی
دڕۆ دەکەن
دڕۆ دەکەن
درۆ دەکەن
لە نێو دڵ و
لەسەر چاو و
ڵە نێو ڕۆحی
مانگ و ڕووبار
تاڤگە و کۆسار
کۆرپەی ناو بێشکە و
پیرەمێرد و پیرێژنی
ئەم کوردستانەیە …
بەرز و باڵا
کوردستانەکەی
سەر پوولەکەی پاپا.
