عێراقی داڕماو، بە کەڵکی ژیانی کورد نایەت! با وێرانتری بکەین!-3- هادیی حەمە رەشید – کامیار سابیر

یەکێک لەو ئەکادیمیستە عێراقییانەی بە وردیی باسی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی لە ناوچەکەدا ئەکات، “سامیی زوبەیدە”یە. لە دیدی ئەوەوە، ئارگیومێنتێکی بەکاڵاکردن لەسەر دروستبوونی عێراق و پێکهاتەکانی، لێرە و لەوێ ، بەتایبەتییش لە لایەن کوردە نەتەوەییە-نەژادییەکانەوە، ئەکرێن، بنەمای عەقڵانیی و واقیعییان نییە. بە پشتبەستن بە باوەڕی ئەو، بۆچوونی ئەوەی عێراق، دروستکراوە( صناعییە)، ناسنامەی نییە، جیۆگرافیایەکی سیاسیی ئایدیالییە، قووڵایی سایکۆلۆژیی و مێژوویی پێکهاتەکانی عێراق، بە هەند وەرنەگییراون، ئەچنە خانەی (ئارگیومێنت و پرسیار و خەیاڵاتی سیاسیی) بێهوودەوە( futile)، چونکە زۆربەی پرۆسێسی دەوڵەتی نەتەوەیی لە دونیادا، خەلقی رەوتی مێژووییە*.

ئەم رەوتە مێژووییەی عێراق و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و بگرە جیهانیشی تێدا دروست کراوە، لە ئیرادەی سیاسیی گەلانی عێراق و گەلی کورددا نەبووە. هاوکات، جگە لە ئیفرازاتی ناسیاسیی و ناعەقڵانیی وەکو ریفراندۆمیش، هیچی ترمان ( وەکو کورد) لە دەست نایەت. پرسیاری سەرەکیی ئەوە ئەبێت کە پاش صەد ساڵ بە نەفرەتکردنی عێراق و رۆڕۆی شیعر بۆ پەیمانی سیڤەر، پاش ئەو هەموو کارەساتانەی کوردایەتیی و عوروبە بەسەر کورد و عێراقیاندا هێناوە، کاتی ئەوە نەهاتووە، ئێمەی کورد، خۆمان بە عێراقیی بزانین و لە چوارچێوەی عێراقدا، کەرامەتی هاووڵاتییبوون و لای کەمی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و بەهای ژیانێکی ئازاد، بەدەست بخەین؟

بەشێکی بەرچاو لە رۆشنبییر و ئەکادیمستانی کورد( بە تایبەتیی ئەوانەی لە هەندەرانن یان ئەوانەی موستەفیدن لە رەیعخۆریی دەسەڵات) مۆتیڤی نەژادیی ئەیان بزوێنێت، وەکو چامەی شیعریی، ناوی هەندێ سکۆلاری جیهانییان لەبەر کردووە( ئەندەرسن، سمیث، گێڵنەر…) بەردەوام کۆنتێکستی ئایدیاکانی ئەوان، بە ئەدەبییاتی خۆیان بەرهەم ئەهێننەوە، بێئەوەی لەو خەیاڵاتە شیعریی و خەونە شاعیرییانەی خۆیان بکەون و تێکەڵ بە حیقد و رقبوونەوە و راسیزم لە دەوڵەتی عێراق و پێکهاتە دیینیی، مەذهەبیی و جڤاکییەکانی تری عێراقی ئەکەن و ثیۆرایزی کوردایەتیی، بۆ دەسەڵاتی کوردیی و تاجیرە گەورەکانی ئەم بزوتنەوەیە، ئەکەنەوە.

بۆ تێگەیشتن لە عێراق، لەو فاشیزمە سیاسییەی عوروبە بەرهەمی هێناوە، هەروەها لەوعوقدەی سیاسییەی بزوتنەوەی کوردایەتیی کە جگە لە شیعر و چامەی سیاسیی( ئەوەش بە بەیاننامەی تەحریضیی)، شتێکی نییە ناوی تێکستی لێ بنرێت. لێرەوەیە، پێویستمان بە پێداچوونەوەی مێژووی خۆمان، هەیە. مێژوویەک ئەبێ کۆڵانێکی مەعریفیی ( epistemic venue) تێدا دروست بکەین و سەرە داوەکانی ئەم هەموو فەشەلە سیاسیی، عەسکەریی، کۆمەڵایەتیی و کولتورییەی کورد و عێراقییەکانی تێدا بدۆزینەوە. واقیع ئەوەیە کە سێ پێکهاتەی سەرەکیی لەعێراقدا، لەلایەن کۆمەڵێك حیزب و بنەماڵەی خۆسەپێن و قۆرغکارەوە، بۆ ئەجێندای هەرێمایەتیی، عێراق بەرەو طائیفییەت( شیعیی و سوننیی) و شەڕی نەژادیی( عەرەب، کورد و تورکمان…تاد) ئەبەن. ئەمانە بە گوتاری رەگەزپەرستیی، فاشیزمی نەتەوەیی و مەذهەبیی، یەکتر تاو ئەدەن و بڕبەن لە خۆیان ئەدەن بۆ ئەوەی بەرامبەر یەکتر تیژتر و باشتر، پۆپیولیزمی سێکتەکانی خۆیان، مۆبەکان و هەوادارانیان، بجوڵێنن. هەموویشیان ئەگەڕێنەوە یەک کولانچکەی ئایدیۆلۆژیی و خۆراك لە یەك گوتارەوە وەرئەگرن.

عێراق، هیی ئەمڕۆ نییە کە دەرگیری طائیفییەت و نەتەوەپەرستیی ( عوروبە و کوردایەتیی) بووەتەوە، بەڵکو هێڵە جیاکەرەوەکانی پێكهاتەکانی عێراق، لە ئێثنۆ-طائیفییدا( ethno–sectarian) شتێکی نوێ نییە کە لە دوای داگییرکردنی عێراق لە ٢٠٠٣ ەوە، دەستی پێکردبێت. بە پێچەوانەوە، بۆ چەندیین چەرخ، ئەو ویلایەتانەی عێراقیان لێ دروست کرا، لە ژێر فەرمانڕەوایی عوثمانییەکاندا بوونە و هەمان دەردی طائیفیی و نەژادیی، کەم تا زۆر، بوونی هەبووە. بە هەموو خراپییەکانی عێراقەوە، هەر قسەکردنێک لەسەر هەڵوەشاندنەوەی عێراق و جیابوونەوەی کوردستانی عێراق و رۆح بەبەرداکردنەوەی کوردایەتیی، وەکو ئەوە وایە بایۆگرافیای کەسێکی مردوو( obituary)، لە بێ ذەخیرەیی فیکریی و لاموبالاتی سیاسییدا، بەردەوام بڵێیت و بڵێیتەوە.

راستە، عێراق، وێران بووە، لە باشوور و ناوەڕاست، طائیفییەت و تا رادەیەک رۆحی ناسیۆنالیزمێکی عێراقیی( سواغدراو بە نەکهەیەکی عوروبیی) بوونیان هەیە، گەندەڵیی و دزیی، زۆرن، بەڵام بە هەموو خراپییەکانی عێراقەوە، خاوەنی شارێکی وەکو ىەغدادە کە لووتکەی شارستانییەت و پێشکەوتنە نەک هەر ڵە عێراقدا، بەڵكو لە ناوچەکەشدا، خاوەنی ئەو گەنجانەی تشرینە کە بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتیی، تا رادەیەکی باش پاشەکشەیان بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی کرد. راستە عێراق، بە ویستی زۆریینەی رەهای” الاکثریة المطلقة” کورد دروست نەبووە(زۆریینەی “الاکثریة” کورد لە ئیستیفتای چوونە پاڵ عێراقدا، دەنگیان بە بەڵێ داوە، جگە لە ناوچەکانی ژێر دەستی شێخ مەحمود)، هاوزەمان، ریفراندۆمی ٢٠١٧ پێش ئەوەی بکرێ، عەڕابەکانی هاواریان ئەکرد بۆ سەربەخۆیی نییە، بەڵکو لە واقیعدا بۆ گەڕاندنەوەی ویلایەتی موصڵ بوو بۆ سەر خەونە پانتورکییەکانی ئەردۆغان، بە دەستی والییەکی کوردیی، کاری بۆ کرا . ئەو کارەی دەنیز ناتالی بە فەضحی ئەفسانەکان(Debunking Myths ) ناوی ئەبات.

ئەو یۆتۆپیا سیاسییە و خەونە شاعیرانەیەی کوردە نەژادییەکان، کوردایەتیی وەکو ئایین سەیر ئەکەن و فەشەلەکانی بە فەشەلی عێراق دائەپۆشن و پێیانوایە کوردستانی عێراق لەناو ئەو هەموو ئاگردانی سنوورەدا، ئەتوانن بیکەن بە دەوڵەتی سەربەخۆ( لە واقیعدا موستەعمەرەیەکی وەکو قوبرص). ئەمەش هەمان ئەو خەونە سیاسییە ئایدیۆلۆژییەی داعش و بەغدادیی بوو کە ویستیان خەلافەت لە عێراق و سورییەی وێنەکراودا، بۆ ئیمتیدادی نیۆعوثمانییەکان، جێکەوت بکەن. داعشیش، پێیوابوو عێراق، طائیفییەت دایڕزاندووە، هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە، بۆیە دەوڵەتێکی وەهمییان لە شام و عێراق، دروست کرد و ناوی دەوڵەتی ئیسلامیی لە شام و لە عێراق( داعش)یان لێ نا.

هەمان ئەم ئایدیۆلۆژییە نەژادییە بە صەبغەیەکی طائیفییەوە، بوونی هەیە کە کورد ناتوانێ و ناکرێ لە عێراقدا بژیەت، بەڵكو ئەبێ جودا بێتەوە. بەشێکی زۆری ئەمانە، چونکە لە لایەن تورکیا و ئەردۆغانەوە، دنە ئەدرێن، بەهیچ شێوەیەک باسی ستەمی میللیی لەسەر کوردی تورکیا و جیابوونەوەی ئەوان ناکەن کە ژمارەیان چوار ئەوەندی کوردی عێراق ئەبێت، بە هۆکاری ئەوەی داعشیش و ئەم ناسیۆنالیزمە طائیفییە ریفراندۆمچییە، وزە لە ئەردۆغانیزم و دەسگای موخابەراتیی تورکیاوە، وەرئەگرن. جێگەی ئەفسوسە، زۆرێک لە نەتەوەییەکانی کورد، بەهۆی حەماسی نەتەوەیی و حەماوەی نەژادییەوە، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەکەونە ناو گەمە موخابەراتییە ئیقلیمییەکانەوە. بەهۆی ئەو باکگراوندە سوننییگەرییەی ناسیۆنالیزمی کوردایەتییە موکریانییەکەوە، لەگەڵ نەهجە طائیفیی و پانتورکییەکانی تورکیای ئەردۆغاندا، یەکئەگرنەوە.

ئەم زنجییرە باسە درێژەی هەیە…

————————————————–

International Journal of Middle East Studies *
Vol. 44, No. 2 (May 2012), pp. 333-345 (13 pages)
Published By: Cambridge University Press


بەشەکانی تری ئەم باسە:

بەشی یەکەم..

بەشی دووەم..




فەلسەفە و نا فەلسەفە.. هاوڕێ خاليد

نا فەلسەفە (فەرەنسی: نا فەلسەفە) چەمکێکە کە لە لایەن فەیلەسووفی کۆنتیننتال فرانسوا لارۆیل (پێشتر لە کۆلیژ ئینتەرناسیۆنال دی فەلسۆفی و زانکۆی پاریس ئێکس: نانترێ) پەرەی پێدراوە.
لاروێڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەموو شێوەکانی فەلسەفە (هەر لە فەلسەفەی کۆنەوە تا فەلسەفەی شیکاری و هتد) بە دەوری بڕیارێکی پێشتردا دەخولێنەوە، بەڵام هەموو شێوەکانی فەلسەفە لە بنەڕەتدا نابینای ئەم بڕیارە ماونەتەوە ئەو “بڕیارە” کە لارۆێل لێرەدا گرنگی لاروێل زیاتر باس لەوە دەکات کە پێکهاتەی بڕیاردەری فەلسەفە تەنیا بە شێوەیەکی نا فەلسەفی دەتوانرێت تێبگەیت. بەم مانایە، نافەلسەفە زانستێکی فەلسەفەیە. نافەلسۆفی مێتافیلۆسۆفی نییە چونکە وەک لاروێل زانای ڕای براسیر تێبینی دەکات، “فەلسەفە لە ئێستاوە لە ڕێگەی رەگەزبوونەوە پێکهێنەرەکەیەوە مێتافیلۆسۆفیکالە”. براسیر هەروەها نا فەلسەفە بە ‘پراکتیکی تیۆریی فەلسەفە پێناسە دەکات کە مامەڵە لەگەڵ ئاکسیۆمە بەرزەکان دەکات و ئەو بیردۆزانە ئاشکرا دەکات کە بە فەلسەفە ڕوون ناکرێتەوە’.هۆکاری ئەوەی کە ئاکسیۆم و تیۆرییە نا فەلسەفیەکان لای فەیلەسوفان لێکنادرێنەوە ئەوەیە کە وەک ڕوونکراوەتەوە فەلسەفە ڕێگایەکە کە غەیرە فەیلەسوفەکان بتوانن فەرمانی یەکلاکەرەوەی خۆیان بەدەست بهێنن. نموونەکان لە مێژووی فەلسەفەوە جیاکاری ئیمانوێل کانت لە نێوان لێکدانەوەکانی مانێفۆڵد و فاکەڵتی تێگەیشتن لەخۆ دەگرێت؛ مارتن هایدگێر لە نێوان ئۆنتیک و ئۆنتۆلۆجیدا دابەش بوو وە بیرۆکەی ژاک دێریدا لە جیاوازی/ئامادەبوون. هۆکاری ئەوەی لارۆیل ئەم بڕیارەی سەرنجڕاکێش و پڕ کێشە دەبینێت ئەوەیە کە خودی بڕیارەکە ناتوانرێت تێبگات (واتە لە ڕووی فەلسەفییەوە، واتە) بەبێ پێناسەکردنی چەند دابەشکردنێکی تر..

لە “پێشکەشکردنێکی نوێ لە نا فەلسەفە” (2004) فرانسوا لاروێل دەڵێت: “من نا فەیلەسوفان بە چەندین شێوازی جیاواز دەبینم. من ئەوان دەبینم، بە ناچاری، وەک بابەتی زانکۆکە، وەک ژیانی دنیایی پێویستە، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە پەیوەندی بە سێ جۆری بنچینەیی مرۆڤەوە هەیە. پەیوەندیان بە شیکەرەوە و چەکدارە سیاسییەکانەوە هەیە، دیارە لەوەتەی نا فەلسەفە نزیکە لە سایکۆنالیس و مارکسیزم – بە گۆڕینی نموونەکانی فەلسەفە بابەتەکە دەگۆڕێ. بەڵام ئەوان هەروەها پەیوەندیان بەوەوە هەیە کە من پێی دەڵێم ‘ڕۆحی’ جۆری — کە پێویستە سەرلێشێواو نەبێت لەگەڵ ‘ڕۆحی خواز’. ڕۆحانەکان ڕۆحخواز نین ئەوان تێکدەری گەورەی هێزەکانی فەلسەفە و دەوڵەتن کە پێکەوە بە ناوی ڕێکخستن و گونجاندنەوە ڕۆحییەکان پەراوێزی فەلسەفە و گنۆستیزم و میسفیزم و تەنانەت ئایین و سیاسەتی دامەزراوەیی هەڵئەکێشن. مرۆڤ تەنها ئەبستراکت و بێ دەنگ نین. ئەوان بۆ جیهانن بۆیە دیسپلینێکی بێدەنگ بەس نییە، ئەوە هەڵوەشانەوەی بانگەشەی فەلسەفەیە بۆ بیرکردنەوە لە ڕاستی (پرەنسیپی فەلسەفەی پێویست)، ئەویش داهێنانی بەکارهێنانی نوێی بیر و زمانە کە گێڕانەوەی عەقڵانی ڕاستەقینە تێکدەشکێنێت، کە بە وردی هەموو فەلسەفەیەک ئەوەیە نا فەلسەفە دەبێت زیاتر لە “نا ئیقلیدی” تێبگات، ئەویش وەک گشتاندنێکی فەلسەفی لە دەرەوەی سنوورە تەقلیدییەکەی لەلایەن یەک یەکە یان پۆستی “هێراکلیتی”ەوە. لەو کاتەوە ژمارەیەکی بێسنووری بڕیاری فەلسەفی کە چیتر دوولایەنە تایبەت نین لەگەڵ هیچ دیاردەیەکی ڕاستەقینەدا دەگونجێت.

هاوڕێ خاليد




دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شەڕێکی نەبڕاوە!.. کامل احمد

سەرەنجام هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، بەپێی نەخشەی ئەمریکا و هێزە بورژوازییە هاوپەیمانەکانی و وڵاتانی هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا، لە کاتی خۆیدا ئەنجام درا وێڕای هەوڵدان لە لایەن هەندێک لایەنی شیعی یەوە بۆ دواخستنی لە ترسی لە دەستدانی هاوسەنگی هێزیان و دەسەڵاتیان. هاوکات پرۆسەی هەژمارکردنی دەنگەکانیش تەواو بوو وە ئەوەی نیشان دا کە لەم کێبەرکێ و شەڕەدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا دا، کە عێراق گۆڕەپانەکەیەتی، تا ئێستا ئەمریکا براوەیەکی ڕانەگەیەندراوە. ڕانەگەیەندراوە چونکە لایەنی براوە لە هەڵبژاردنەکاندا تەیاری سەدری و ئەو لایەنانەن کە زیاتر لە سەر لایەنی ئەمریکی هەژماردەکرێن لە ئێستادا. باشترین بەڵگەش ئەوەیە لایەنەکانی سەر بە ئێران کە دیارترینیان هاوپەیمانی فەتحە هەم لە هەوڵی ئەوەدابوون کە هەڵبژاردن نەکرێت و هەم لە ئێستاشدا بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕازینین و خەریکی ئاستەنگی پێکهێنانن بۆ ڕاگەیەندنی ئەنجامە کۆتاییەکان و پێکهێنانی حکومەت. ئەگەرچی هەمووشیان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەم حکومەتە دەبێت هاوپەیمانیەتی بێت و کێکەکە لە نێوان پێکهاتە کوردی و سوننی و شیعیەکاندا بەشبکرێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە کام لەم لایەنانە بە پێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەشی شێر لەم کێکە دەبات.

ئەمەی لە عێراقدا ڕوویداوە و ڕوو دەدات بە پێی بنەما پووچەکانی دیموکراسی بورژوازیش هەڵبژاردن نیە و شەڕێکە لە نێوان ئەم لایەنە دژ بە یەکانەدا کە دەیانەوێت لە باری یاساییشەوە فۆرمێک بەم شەڕە نەبڕاوەیە بدەن. لە ئێستادا شکڵدان بەم پڕۆسەیە شکستی هێناوە و خودی پڕۆسەکە وەستاوە، وێڕای سەرکەوتنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی. ئەم پڕۆسەیە دوور نیە چەند مانگی تر بخایەنێت، وە یان هەر بە ئێجگاری لەبارببرێت و تەنانەت حکومەتیش پێکنەیەت و هەڵبژاردنی تر بکرێت چونکە تەرازووی هێز لە نێوان لایەنە دژ بە یەکەکاندا زۆر بە خێرایی ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت لە وابەست بە کێشەکانی ناوچەکەوە. یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە پەیوەندی هەیە بە هەموو بارودۆخی ناوچەکەوە چونکە لە ئێستادا یەکێکە لە پایە سەرەکیەکانی بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە ڕێگای هاوپەیمانە ناوچەییەکانیەوە. ئەم شەڕە نەبڕاوەیە پەیوەندی بە کێشەی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران و چۆنیەتی چوونە پێشەوەی دانووستانەکان و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆوە هەیە کە تا ئێستا لەم مەیدانەدا ئێران سەرکەوتووە و وەڵام بە ئەمریکا ناداتەوە، پەیوەندی بە نفوزی ئێرانەوە هەیە لە ناوچەکەدا لە ڕێگای حزب اللە لوبنان و حوسیەکانی یەمەنەوە. پەیوەندی بەو هەوڵانەوە هەیە کە کازمی و چەندین ڕەوەندی سەر بە ئەمریکا لە هەوڵی هێنانەوەی عێراقن بۆ ناو کۆمەڵگای عەرەبی و ڕووماڵکردنی عێراق و کۆکردنەوەی جارێکی تر لەژێر بەیداخی نەتەوەییدا و هەوڵەکانی لوتکەی بەغدا پێش هەڵبژاردنەکان یەکێک بوو لەم هەوڵانە. ئەم کێشمەکێشانە وا پێدەچێت کە بارودۆخی شیعەکان دوولەتبکات و ئاسۆی ناسیۆنالیستی زاڵبکات، بەڵام زمانەی ئامانی خۆیان لە فەتوا و ڕاگەیاندنی سیستانیدا دۆزییەوە کە جارێکی دیکە دەڵێت ڕێک بکەون کە ئەمەش هەم هێزەکانی شیعە کۆدەکاتەوە وە هەم بە ناچار بەشێک دەبێت لە سیاسەتی ئێران لەم هەلومەرجەدا. بەو ڕادەیەی ئەم کێشانە هەڵکشان و داکشانیان بەسەردا دێت و ڕووداوەکان لە بارودۆخێکی ڕاگوزەردا دەچنە پێشەوە و ئاڵوگۆڕیان بەسەردا دێت، بەو ڕادەیش لەسەر کۆی چوونە پێشەوەی ئەم پڕۆسەیە و ڕاوحکردنی لە جێی خۆیدا کاریگەری دادەنێت. ئەمەش نیشانەیەکی ئاشکرای ئەو کێشمەکێشە جیهانیەیە کە لە نێوان دوو گەورە زلهێزی جیهاندا، چین و ئەمریکا، بەڕێوەدەچێت بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانیان و بردنە بەرەوەی شەڕەکانیان لە ڕێگای هاوپەیمانە ناوچەیی و ناوخۆییەکانیانەوە.

براوە و دۆڕاوی ئەم هەڵبژاردنە کە زۆرترین کورسیەکانی پەرلەمانی بە دەستهێناوە، تەیاری سەدرە. سەدر هاوکات براوە و دۆڕاویشە. براوەیە بەوەی کە زۆرترین کورسیەکانی بەدەستهێناوە و بانگەشەی پاکوبێگەردی هەڵبژاردنەکان دەکات و پێی دێتە سەر حوکم و لە پاڵپشتی ئەمریکاش بەهرەمەندە و لە ئێستادا وەک هێزێکی ناو بازنەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بازی دەکات، وێڕای مۆلەقەبوونی ئەم هێزە و بەیناوبەینکردنیشی. هاوکات دۆڕاوە چونکە ناچارە ڕیککەوتن بکات لە گەڵ بەرەی تەنسیقی شیعەکان بەپێی ڕینماییەکانی سیستانی.

ئەو هێزانەشی بەسەر شانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی عێراقدا هاتوونەتە سەر و هەر لە ناوەندی تەحریر و خێمە هەڵدانەکانیانەوە وەک بەشێک لە کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوەکانیان لە لایەن ئەمریکا و هێزە بورژوازییە ناوخۆییەکانی سەر بە ئەمریکا پشتیوانی دەکرێن. ئەمڕۆش وا دەردەکەوێت بەهەمان شێوەی کاتی ناڕەزایەتیەکانی تەحریر لە پشتی سەدر بن.
هێزە ناسیۆنالیستیە کوردیەکانیش ئەجێندایان ڕۆشنە کە زیاتر سەر بە لایەنی ئەمریکین و ئەمریکا وەک پێگەیەکی ئامنی خۆی سەیری کوردستان دەکات و ئەوانیش وەک هێزی گوێڕایەڵی خۆی سەیردەکات وێڕای ڕەنگدانەوەی بەشێک لەم کێشمەکێشە جیهانی و ناوچەییانەش لە نێوان بەشێک لەو هێزانەدا.

ئەمە ئەو وێنەیەیە کە ئێستا عێراقی تیادا ڕاوەستاوە و دەیانەوێت لە ڕێی ئەم هەڵبژاردنەوە شەرعیەتی یاسایی بە کۆمپانیا بازرگانیەکانیان بدەن بۆ کەڵەککردنی سەرمایەی زیاتر و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی کۆمەڵگا و هێشتنەوەی کۆەمڵگا لە ژێر ڕادەی هەژاری و ژیانی کولەمەرگیەوە. پڕۆلیتاریای عێراق پێویستی بە هوشیاری و ڕێکخراوبوونی زیاترە تا لە ڕاهێنانێکی چینایەتیدا بتوانێت وەک هێزێکی چینایەتی لە مەیدانی ململانێێ سیاسیدا دەرکەوێت.

کامل احمد
kamil.ahmed.f@gmail.com
04.11.2021




فلاشباک-24- لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانەوە.. ستیڤان شەمزینی

بەشی بیست و چوار

دوێنێ شەو، لەگەڵ “محەمەد عومەر عوسمان” تووشی دۆخێکی ناخۆش بووینەوە. ئاسایشەکانی شار وەک گورگ پەلاماریان داین. دوێنێ کاتژمێر چواری عەسر لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، لەگەڵ “حەمە عومەر” لە چایخانەی سەهۆڵەکە یەکمان بینی. من سەرخۆش و ئەویش تەواو مەست. بڕیارماندا بە مەی خواردنەوەی زیاتر، ژیلەمۆی خەمەکانمان بگەشێنینەوە. “حەمە عومەر” رەخنەی زۆری لە حکوومەت و حزبی فەرمانڕەوا گرت، بەڵام نەک کەس پشتگیریی قسەکانی نەکرد، تەنانەت هاوڕێکانمان لێمان دوور دەکەوتنەوە و جاسووسە چاو مۆنەکانیش بە مۆڕەوە سەیریان دەکردین.
بە دەم پیاسە و جگەرە خواردنەوە ملی رێگامان گرتە بەر، بەو نیەتەی بچین بۆ “نادی مۆزەفین”. لە تەنیشت بەنزینخانەی عەقاری، حەمە عومەر، تووڕەییەکەی گەیشتە ئاسمان، خۆی کرد بە کۆگای “ئاشوور” و سڵاوێکی لە “ئەدمۆن” کرد و چارەکێک ویسکی لێکڕی. هەر بەدەم رێگاوە ئەو چارەکە ویسکییەی خواردەوە. بەم شێوەیە گەیشتینە بەردەم باخی گشتیی. لەو کاتەدا کە حەمە عومەر شووشەی چارەکە ویسکییەکەی فڕێدایە تەنەکەیەکی خۆڵەوە و بە دەنگێکی بڵند دەستی کرد بە رەخنەگرتن لە بەرپرسانی سیاسیی، یەکێک لە ئاسایش و پاسەوانەکانی هۆتێل سلێمانی پاڵاس، جنێوێکی ناشرینی دا. ئێمەش چووینە بەردەمی و حەمە عومەر وتی بڕۆ جنێو بدە بەو کەسەی لە ژوورەوە کەیف و سەما دەکات و تۆی لێرە لەم بەر سەرمایە داناوە.
لەو کاتەدا پاسەوانەکە تووڕە بوو، کردی بە هاوار هاوار. پاسەوانەکانی دیکە بە میل راکێشان هاتنە پێشەوە و زیاتر لە 10 تفەنگی رزیو رووی تێکردین. حەمە عومەر هاواری کرد دەی ئازابن وەرن وەک بەکر عەلی شەهیدم بکەن. یەکێکیان لوولەی تفەنگەکەی لە ژێر گۆی مەمکم گیر کردبوو، وتی ئەمشەو من تۆ ئەتۆپێنم کۆمۆنیستی بێ رەوشت. منیش وتم خەڵک کوشتن لای ئەوەی هیچ رەوشتێکی نییە ئاو و دۆ خواردنەوەیە. لەناکاو دەنگێک لەو بەر شەقامەکەوە هاواری کرد، نەکەن، نەکەن، هیچ نەکەن، پاسەوانەکان ئاوڕیان دایەوە و کەمێک کشانەوە. کابرا هاتە ئەمبەرەوە و کۆی پاسەوانەکان سڵاوی سەربازیان بۆ کرد، بە هەستکردن بە شەرمەوە وتی من داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو رەفتارە ناشرینەی پاسەوانەکان. بەزۆر پەلکێشی ناو هۆتێلەکەی کردین، ئێمەش نەماندەویست بچین، چوونکە پێمانوابوو پیلانێکە و لە ژوورەوە حەسیر مەیدانمان پێ دەکەن.
چووینە ژوورەوە، هەندێک لە بەرپرسەکانی شار و حکوومەت بە ڕوویەکی گەشەوە هاتنە پێشوازیمان، بەڵام ئێمە رەتمان کردەوە دەعوەتیان قبوڵ بکەین. تەنیا ئەوە نەبێ چووینە کافتریاکە و وا بزانم بە هەردووکمان لە ماوەی 2 سەعات کە لەوێ ماینەوە 12 قاوەمان خواردەوە، بە راستی شەوێکی سەیر بوو، چوونکە لە کۆتایدا بە ئۆتۆمبیلی ئاسایشەکان بردیانینەوە بۆ ماڵەوە، کاتێک گەیشتمە بەر دەرگای ماڵی خۆمان و یەکێک لە دراوسێ یەکێتییەکانم منی بینی لە پێشی ئۆتۆمبیلی ئاسایشەوە وەک ئەفسەرێک دێمە بەرچاو و دابەزیم، تووشی واق وڕمان بوو، ئەم بەیانییەش چووم بۆ نانەواخانە ئەو زۆر گۆڕابوو، سڵاوەکەی گەرم ببوو لەگەڵم، پێیوایە من ئاسایشی نهێنیم، ئای دنیا ئەمە چییە دەڵێی لەناو چیرۆکێکی عەزیز نەسین خۆم دەبینمەوە.
شاملۆ وتەنی دنیایەکی سەیرە گوڵم، ئێمە هاوڕێکانی خۆمان لە وتنی وشە توندەکان لێمان هەڵدێن و ناوێرن پارەی چایەکمان بۆ واسڵ بکەن. کەچی ئەو دەسەڵات و حزبە میلیتانتەی رەخنەی لێدەگرین رێزمان لێ دەگرێ و بانگی سفرە و خوانی شاهانەمان دەکات. ناڵێم بەو رەفتارەیان دەسەڵاتم لا جوان دەبێت، بەڵام خەریکە بگەمە ئاستێک بڵێم رەوشتی زۆرێک لەوانەی خۆیان بە هاوڕێمان دەزانن گەلێک نزمترە لە پاسەوانەکانی دەسەڵات.

2-1-2000
ستیڤان شەمزینی

تێبینی: ئەم بەشە لە لاپەڕە 82-85 کتێبی “فلاشباک”چاپ و بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکەش لە سەرەتای ساڵی 2017 چاپ بووە




ئێك شعر و دوو راستڤەكرن.. عبدالرحمن بامەرنی

شعرا من مەبەست پێھەی، ئێك ژ شاكارێن (مەحمود دەروێش)ە و ژلایێ نڤیسەرێ چیرۆك نڤیس (ئەنوەر محەمەد تاھر) ھاتیە وەرگێران و د كوڤارا پەیڤ ژمارە (84) ڵاپەرە 130 دا ھاتیە بلاڤكرن و نڤیسەرێ ب ھایكو نڤیس و وەرگێرانێ بەرنیاس (شەمال ئاكرەی)، راستڤەكرن دایە وەرگێرانا نڤیسەرێ ئێكێ و د دەستپێكا نڤیسینا خوەدا، ڤێ رستێ بكار دئینیت، دەما دبێژیت:
(ستایلێ نڤیسینێ ژ جەم دەروێشێ هەلبەستڤان یێ تێکهەلە ژ هەلبەستێ و پەخشانێ و ریتم و وێنەیێن کورت و پوخت..)، ھەر ئەڤ رستە ژی بوویە، ئەز ل سەر وەرگێرانا ھەردوو نڤیسەران راوەستاندیم، سەرەرای كو دەمەك بوو لینكێ نڤیسینا نڤیسەرێ دوویێ ژلایێ نڤیسەری بخوەڤە بۆ ھایداربوونێ بۆ من ھاتبوو ھنارتن، لێ ژ كورتییا دەمی، ئەز ل سەر نە راوەستیا بووم، سەرەرای جوانییا شعرێ و بەراوردییا وێ دگەل كەتوارێ مە یێ ئەم تێدا دژین، دێ ھزركەی شاعرەكێ كورد ئەڤ شاكارە یا نڤیسای نەك شاعرەكێ عەرەب و فەلەستینی.

شعر بخوە ئەڤە یە، یا عەرەبی و ئەوا من وەرگێرای

ستنتهي الحرب
و يتصافح القادة
وتبقى تلك العجوز تنتظر ولدها الشهيد
و تلك الفتاة تنتظر زوجها الحبيب
و اولائك الاطفال ينتظرون والدهم البطل
لا اعلم من باع الوطن
و لكنني رايت من دفع الثمن

شەر دێ بدووماھی ھێت و
سەركردە دێ چنە دەستێن ئێك
ئەو پیرەژن ژی، دێ ل بەندا كورێ خوە یێ شەھید مینیت و
ئەو كچ، ل بەندا ھەڤژینێ خوە یێ خوشتڤی و
ئەڤ زارۆكە ژی ل بەندا بابێ خوە یێ قارەمانن
ئەز نزانم كێ وەلات فروشتیە
بەلێ من ئەو دیت یێ بھایێ وی دایی..

ئەو رێزا من دڤیا ل سەر راوەستم و زێدەتر زومێ بێخمە سەر، بتنێ ئەڤەیە:
(و تلك الفتاة تنتظر زوجها الحبيب).
ئەگەر ل وەرگێرانا (ئەنوەر محەمەد تاھر) تەماشە بكەین:
ئەو ژن چاڤەرێیا زەلامێ خو یێ خوشتڤی
وەرگێرانا (شەمال ئاكرەی)
ئەو ژن دێ ل چاڤەرێیا ھەڤژینێ خو یێ خوەشتڤی مینیت

وەرگێرانا من ژی بڤێ رەنگی بوویە:
ئەو كچ، ل بەندا ھەڤژینێ خوە یێ خوشتڤی و

رەنگە ھەر كەسێ ڤان ھەر سێ وەرگێرانا بخوینیت، ل سەر خالەكا بەرچاڤ راوەستیت، ئەو ژی (ژن یان كچ)، پێنەڤێت كچ دەما شوی دكەت یان ھەر كچەكا شووكری بناڤێ ژن دھێتە ناسكرن و چ جارەكێ كەس نابێژیتە ژنا شووكری كچ. لێ لڤێرە ئەگەر باشتر ل سەر شعرێ راوەستین، دێ سێ وێنە یێن من مەبەست پێھەی و شاعری ژی سەنگا شعرا خوە دایە سەر، دێ كەڤنە بەر چاڤێن مە و بڤی رەنگی (پیرەژن، كچ، زارۆك).

پیرەژن دێ ل بەندا كورێ خوە یێ شەھید مینیت، یان كو ئەم دشێین بێژین، بەندەمانا وێ گەلەك ناڤەكێشیت و تەمەنێ وێ رێ نادەتێ گەلەك بمینتە ساخ.
شاعری وێنەك پەلكێش كریە، ژبۆ دووماھییا قوناغا مرۆڤی، ئەو ژی پیراتی و گرێدانا وێ ب كورێ وێ یێ شەھید ڤە، یان كو دبێژیت چاڤەرێبوونا وێ یا ژ تەمەنێ وێ یێ كورتێ مای د خوت و ھێزا ڤێ وێنەی ژی ھەر د ڤێ قوناغا تەمەنیدایە، كو ئێدی ئەڤ پیرەژنە چ تامێ ژ ژیانێ نابینیت، چ دوبارە شووكرن بیت یان ئەگەر ھەڤژینێ وێ یێ ساخ بیت، دوبارە زارۆكەكێ دی بینیت، بتنێ یا ل بەر سینگا وێ مای، ئەڤ پیرەژنە دگەل ڤی كورێ شەھید د بەندەمانێ و كول و كەسەران دا بمینیت.

ئەو كچ، ل بەندا ھەڤژینێ خوە یێ خوشتڤی.. ئەڤ وێنە گەلەك یێ روونە و باوەردكەم ئەگەر ھەردوو وەرگێران ھندەك ژ دەمێ خوە بۆ شعرێ ژی تەرخان كربایە، نە بتنێ وەرگێرانێ، دا زانن، ئینانا پەیڤا (كچ) شوونا ژن، كو ھەر كچا شوو بكەت دبێژنێ ژن و قوناغێن دناڤبەرا (كچ و ژن)دا گرێدای تەمەنی و ھژمارتنا سالان نینن، بەلكو بتنێ گرێدای ھەڤژینیێ نە، ئەوا دناڤبەرا ژن و مێژەكی دا دھێتە كرن. لڤێرە ژی مەبەست نە سكس كرنە، رەنگە كور و كچەك ڤێ كریارێ ئەنجام بدەن و ھەر كور و كچ بمینن، لێ دەما گرێبەستا ھەڤژینیێ دناڤبەرا كچ و كورەكیدا ھاتە موركرن، ھینگێ كور دبیتە زەلام و كچ دبیتە ژن و ئەڤە زێدەتر بۆ كچێ یا ل باوە، لێ بوچی شاعری پەیڤا (كچ) ئینایە!!

شاعر گەلەك ب ئاشكەرای و ب وێنێن سادە و سەنگ، شعرا خوە د نڤیسیت و دیار دكەت كو كچەكە و ل بەندا ھەڤژینێ خوە یێ خوشتڤی یە، لڤێرە پێدڤی ناكەت شاعر بێژیت ژنەك چاڤەرێییا… ژبەركو دەما پەیڤا كچ دئینیت، بێی كو تەمەنێ وێ دیار بكەت، ئەم خواندەڤا دێ زانین كو شاعری دڤێت بێژیت كچەكا شنوی شووكریە و شەری ھەڤژینێ وێ بەرزەكریە.

ئاخر ھێزا ڤی وێنەی ژی ھەر د ئینانا پەیڤا (كچ) دایە نە پەیڤا (ژن)، ھەروەكو ھەردوو وەرگێر ب لاساییكرنا ئێك و دوو ھەمان شاشی كری. مەبەستا شاعری نە كچە و ھەڤژینی پێك ئینایە، بەلكو ئەو ژی دزانیت دەما كچ ھەڤژینیێ پێك دئینیت یان كو دێ بیتە ژن، لێ شاعری ئەنقەست پەیڤا كچ یا تەوزیف كری، دا دیار بكەت كو شەر دلوڤانیێ ب كەسێ نابەت و گەلەكان دھێلنە چاڤەریێ بێ ئومیدیێ و خوە كچا شنوی شووكری بیت ژی و باوەر دكەم وێنە یێ روونە.

سەبارەت وەرگێرانا ھەردوو نڤیسەران (تلك الفتاة تنتظر زوجها الحبيب).
ئەنوەر محەمەد تاھر:
ئەو ژن چاڤەرێیا زەلامێ خو یێ خوشتڤی
ئەڤ وەرگێرانە پێدڤی ل سەر راوەستیانێ نینە و ھەر كەسێ بخوینیت، دێ زانیت دروست نەھاتیە وەرگێران و تشتەكی دیتر بالا وەرگێری یا بۆ خوە راكێشایی.
شەمال ئاكرەی:
ئەو ژن دێ ل چاڤەرێیا ھەڤژینێ خو یێ خوەشتڤی مینیت
مادەم نڤیسەرێ دووێ كو (شەمال ئاكرەی) ب راستڤەكرنا وەرگێرانی رابوویە، دڤیابا زێدەتر ل سەر وەرگێرانا خوە راوەستبا، پێدڤی ناكەت ل سەر پەیڤا (كچ و ژن) راوەستم، ئەز باوەرم زێدەتر روونكرنێ نا ھەلگریت، لێ ئەز نزانم ئەو (دێ) یا نڤیسەری ئینای، مەبەست پێ چییە، ژبەركو (دێ) لڤێرە یان كو دێ دەست ب چاڤەرێبوونێ كەت.

ئەو بخوە شاعر یێ روون و ئاشكەرا دبێژیت، دێ شەر ب دووماھی ھێت، بەلێ دھەمان دەمدا ئەو شەر یێ د بەردەوامیێ دا و كورێ پیرەژنێ یێ شەھید بووی و دیسان ئەو كچا گەنجا/ سنێلە یا ل ھیڤیا رێكا ھەڤژینێ خوە كو دیار ببیت، ئەو ژی ئەگەر شەری ھێلابیتە ساخ!! یان كو مەبەستا شاعری لڤێرە، یێ دبێژیت شەر یێ بەردەوامە و یێ پێشبینی دكەت ژی كو شەر دێ ب دووماھی ھێت و ئەو ھەر سێ كەسێن شاعر ئاماژە بۆ داین (پیرەژن، كچ و زارۆك) دێ بنە قوربانیێن كەسێن خوە یێن نزیك ژ دەستداین و بازرگانێن شەری، دوبارە دێ دەستێن خوە كەنە دناڤ ئێكدا ڤە.

ل دووماھیا نڤیسینا خوە یا كورت، ئەز دێ بیرا نڤیسەرێ دوویێ كاك (شەمال ئاكرەی) لڤێ رستا وی ئینم، ئەوا وی بۆ شارعەكێ وەك (مەحمود دەروێش) نڤیسی دەما دبێژیت:
(ستایلێ نڤیسینێ ژ جەم دەروێشێ هەلبەستڤان یێ تێکهەلە ژ هەلبەستێ و پەخشانێ و ریتم و وێنەیێن کورت و پوخت..)، ژبەركو ئەو بخوە یێ دبێژیت ستایلێ دەروێشی یێ تێكھەلە و دڤیابا ئەو شاشییا وەرگێرانی د سەر ویرا دەرباز نەبایە.

ــــــــــــــــــــــ
• مەحمود دەروێش، ئێك ژ گرنگترین شاعرێن فەلەستینی و عەرەب و جیھانیە و ناڤێ وی ب شعرا شورەش و وەلاتی ڤە ھاتیە گرێدان. دەروێش ب گرنگترین كەس دھێتە ناسكرن، یێن شعرا عەرەبی یا نوی بەرەڤ پێش برین و ھێما ئێخستینە دناڤدا. د شعرا دەروێشی دا حەژێكرن ب وەلاتی ڤە تێكەلی ئێك دبن و ب خوشتڤییا مێ ڤە دھێنە بەستن. ل سالا 1941ێ ھاتیە سەردنیایێ و ل سالا 20082 ل ھیوستن، تكساس، ل ویلایەتێن ئێكگرتی كوچ كریە.
• ئەنوەر محەمەد تاھر، كوڤارا پەیڤ ژمارە (84) ڵاپەرە 130.
• شەمال ئاكرەی، پێداچوونەك بۆ دو ھەلبەستێن (مەحمود دەروێشی) یێن وەرگێرای، رۆژناما ئەڤرو، ژمارە 2938 یا رۆژا 21/4/2021.




تەمەنی لە هێڵەگ دراو.. کەنعان مدحەت

زنجیرەی تەمەنم
شێوەی دڵۆپە خوێنی بەربووی لووت
بە بەرچاومەوە دەدڵۆپێ و
راناگیرێت
وەک کۆی لە هێڵەگ درابێ
جگە لە یاداشتی ڕۆژێلی سەخت
چی تری تیا بەننابێ
شایەنی باس بێت.
چی خانەی لەشمە لە گلەییان
چۆن دەستم بە جوانیمەوە نەگرت
لە جێی پابەندبوون و
هەڵوێست..
نەوس و
نرخاندنی گوڵ و
مەمکی بە هەڵپەم نەدواند…
خۆ هەنوکوش نیشتمان هەر وەک جاران و
بگرە خەراپتریش
لە قۆناخی ڕووبەڕووبوونەوەی
تێکەڵەی ئاو و ئاگر
چەقیوە و
تێی نەپەڕاندووە!
چارەنووس وەک مریشک
بەسەر داڕێشتن و
پەیرەوکردنی بەرنامەی شەهرەزادا
کڕ کەوتووە
مەتەڵی یەک لە دوای یەک هەڵدێنێ
بە پێی خوێندنەوەی ئاوێنە خاوێنەکەی
رۆشناییەکانی دوای هەزارویەک
لە ئەستۆی نەوەیەکەوە
دەخرێنە ئەستۆی نەوەیەکی دی
شەهریاریش قەت لە کارنامەی بەرەبەیانی
پاشگەز نابێتەوە
ئای بۆ زنجیرەی تەمەنم!

ئەپریل ٢٠٢٠