فێمینیزم و زاستە مرۆڤایەتییەکان دیالۆگ لەگەڵ خانمە فەیلەسوفی ئەمریکی مارسا نوسباوم.. و: هاوڕێ خالید

پێشەکی

پڕۆفیسۆر مارسا نوسباوم، مامۆستای یاسا و فەلسەفەی ئاکارە لە “زانکۆی شیکاگۆ”، چەندین کتێبی لەبارەی: “دادپەروەری و فێمینیزم و بەستنەوەی هەستەکانی مرۆڤ بە یاسا و سیاسەتەوە”، بڵاوکردۆتەوە. کتێبی،”نەک بۆ قازانج: بۆچی دیموکراسی پێویستی بە زانستە مرۆڤایەتییەکان هەیە؟” لە ساڵی 2015 دا وەک یەکەم کاری وەرگێڕدرا بۆ زمانی عەرەبی. هەروەها کتێبی (The Frigidly of goodness) لە پرۆسەی بڵاوکردنەوەدابوو خەڵاتی “کیۆتۆ” ی ساڵی 2016 ی پێبەخشرا.
*سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ئێوە بکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارە، لەگەڵ ماڵپەری ئەلیکترۆنی حکمە…

  • ئێوە باس لە گرنگی و ڕۆڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکەن، نەک تەنها لە گەشەپێدانی باشترکردنی خەسڵەتە تاکەکەسییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانیتردا، بەڵکو لە دروستکردنی مۆڕاڵ و ئەدەبیاتی نەتەوەکان بۆ هەڵسوکەوتیان بەرامبەر بە یەکتر، هاوکات ڕۆڵ و بایەخیان لە ئابووریشدا. دەتوانیت زیاتر باسی ئەمە بکەیت؟

    نوسباوم:
    زانستە مرۆڤایەتییەکان (ئەدەب و فەلسەفە و مێژوو) پشکدارییەکی گرنگ و بەرچاو دەکەن، لە بنیاتنان و دروستکردنی چۆنایەتی (هاوڵاتیبوونی سیاسی) یدا. ئەمانە سێ لە توانا گرنگەکان بۆ هاوڵاتیبوونێکی باش گەشە پێدەدەن. ..
    یەکەم: فێری مۆدێلی (خود-ناسین) ی؛ سوکراتی و، وەرچەرخان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و فەلسەفیمان دەکەن. شارەزای دانوستان و بیرکردنەوەی شرۆڤەیی دەبین. ئەوە فێر دەبین کە بۆچی ئەوانیتر پشتگیری (ئەم یان ئەو) سیاسەت دەکەن؟، لە لۆجیکی بیرکردنەوەی ئەوانیتر تێدەگەین. هەروەها فێری دەستنیشانکردنی ئەرگومێنتی خراپی سیاسی دەبین لە وتوێژەکاندا، واتا جیاوازی لە نێوان ئەرگیومێنتی باش و خراپ دەکەین. بەو هۆیەوە پانتایی و بۆشاییەک بۆ دانوستانی ڕاستەقینە فەراهەم تدەبێت، لە گۆڕەپانە گشتییە فرە ڕەنگ و پڕ هات و هاوار دەنگەکانماندا. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی ئەتمۆسفێرێک، تیایدا، ڕێز لە نەیارەکانمان بگرین، کە نەک هەروەک دوژمن تەماشا نەکرێن، بەڵکو وەک مرۆڤێک کە بیردەکاتەوە و هۆکارێکی هەیە بۆ هەڵبژاردنی بیر و باوەڕەکانی، مامەلەی لەگەڵدا بکرێت.
    دووەم: زانستە مرۆڤایەتییەکان، هەستی هاوڵاتیبوونی جیهانییمان تێدا بنیاتدەنێن و گەشەی پێدەدەن. مێژوو هەستێکی ئاڵۆز و ئاوێتە بووی گشت نەتەوەکانمان بۆ دەگوازێتەوە، کە گروپ و کۆمەڵەکان سەرجەمیان بۆ بەدێهێنانی خۆشگوزەرانی هەوڵدەدەن. بەڵام تەنانەت لەمە زیاتریش، ئەوە هەستی هەموو جیهانە.
    سێیەم، بارگاویکردنی زانستە مرۆڤایەتییەکان: بە تایبەتی (ئەدەب و هونەر)، بەخەیاڵی گێڕانەوە. بۆ چالاککردنی هەست و تێگەیشتنمان لە هەستی ئەوانیتر.. هەتا ئەگەر مرۆڤ لە پلە و پێگەیەکی جیاوازیش بێت. ئەم توانایە یەکلاکەرەوەیە، هەندێکجار پێویستە دەنگ بەو ڕێگە چارانە بدەین کە کاریگەرە لەسەر جێخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەوانیتر.

دەکرێت هەموو تواناکان لە قۆناغەکانی بەرایی و سێیەمی سەرەتاییەوە، گەشەی پێبدرێت. بەڵام قۆناغی فێرکردنی زانکۆیی زۆر گرنگە، چونکە لەو کاتەوە گەنجان خەریکە دەبنە دەنگدەری چالاک و هاوڵاتی تەواو، وا باشە پێشنیاری ئەوە بکەین کە زانکۆکان گرنگی بە کردنەوەی “خول” بدەن لە “زانستە مرۆییەکان” بۆ هەموو خوێندکاران. هەرچی تایبەتمەندی بنەڕەتییە کە لەلایەن خوێندکارەوە هەڵبژێردراوە. ئەمە سیستەمێکی ئاساییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، سکۆتلەندا، کۆریای باشوور و هەموو زانکۆ کریستیانەکان. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی زانکۆکانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا سیستەمی یەک وتارییان هەیە. ئەمە قورسترە خولی هاوبەش بکرێتەوە. بەڵام ئەمە شایەنی بەدەستهێنانە.

توێژینەوەیەک کە ئەنجومەنی بەریتانیا لە کانوونی یەکەمی 1995 لە لایەن مارتن ڕۆزەوە بڵاوی کردەوە و تێیدا هاتبوو کە زۆربەی جیهادییە ڕادیکاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەرچووی پزیشکین یان ئەندازیاریی و ئەو جۆرە فێرکردنە شکست پێتوایە چۆن دەکرێت ئەم گێژاوانە چارەسەر بکرێت، چونکە هێشتا کۆمەڵگا زانست و پەروەردەی ئابووری بە باڵادەستی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەبینێت؟
نوسباوم: ئاسانترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەوەیە کە پەروەردە لە هەموو ئاستەکانیدا هەمەجۆر و فراوان بکرێت. پێویستە هەموو وڵاتان لە بنەڕەتەوە هەوڵی فراوانکردنی بابەتی بدەن لە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیدا و تەنانەت ئەگەر فێری شتی تەکنیکیش بن، ئەوا دەبێت فێری بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بن. بۆ خوێندنی زانکۆ ئەگەر وڵاتێک مۆدێلێکی زانستە مرۆییەکانی هەبێت، یان بتوانێت بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێت، ئەوا فێرخوازان چەند خولێکی هاوبەشیان دەبێت کە وەک تایبەتمەندی سەرەکی خۆیان بۆ هاووڵاتیبوون و ژیان ئامادەیان دەکەن.

بەداخەوە ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان حەزیان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی نییە و حەزیان بە گرتنەبەری پەروەردەی تەکنیکی تەسکە. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەمیشە دەتوانین بەو کەسانە بڵێین کە “سەرکەوتن” لە کاردا پێویستی بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی هەیە، هەروەها ئەو شوێنی کارەی کە کەس بە شێوەیەکی ڕەخنەیی نەیەوێت ببێتە قوربانی گەندەڵی ، کێشەی گەورەکان دەستنیشان ناکرێن و هەروا تێدەپەڕن. سەرکردە بازرگانیەکان و مامۆستایانی ئابووری دەمێکە ئەم قسەیە دەکەن هەردوو وڵاتی چین و سەنگافورە ئەم ڕاستییەیان بۆ دەرکەوت و لە ساڵی 2005 وە چاکسازی پەروەردەیییان دەستپێکرد. سەرنجیان خستە سەر بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بێگومان هەوڵی ئەوە دەدەن کە خەڵک ئەو لێهاتووییە بەکارنەهێنن بۆ ڕەخنەگرتن لە حکومەت، بەڵام هەرکاتێک ئازادی ئازاد بکرێت زەحمەتە ڕێگری لێ بکرێت!

  • هەستەکان ڕێگای خۆیان لە ناو زۆربەی کتێبەکاندا دەدۆزنەوە (شێتی هزر، هەستی سیاسی، نەک قازانج، تووڕەیی و لێبوردەیی، شاردنەوەی لە مرۆڤایەتی و هتد). لەوەوە و لە پێگەی ئێوەوە وەک پرۆفیسۆری یاسا و ئەخلاق، دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین کە هەستەکان بەردێکی بناغەی هەردوو بڕیاری ئەخلاقی و سیاسین و بە جۆرێک سزایان دەدەن؟

    ڕۆڵی هەستەکان لە هەردوو ژیانی شەخسی و سیاسیدا بەشێکی سەرەکی کاری من بووە وەک فەیلەسوفێک. بێگومان ئەمە بابەتێکی سەرەکییە لە تەواوی مێژووی فەلسەفەی خۆرئاوادا و زۆر شت لە بیرمەندانی پێشوو فێر بووم لەوانە: “ئەفلاتون و ئەرستۆ و ڕیواقییەکانی یۆنان و ڕۆمانەکان و هەروەها ئادەم سمیث و جۆن ستوارت میل”. هەروەها من بە شێوەیەکی فراوان لەسەر دەرونناسیی مەعریفی و ئەنترۆپۆلۆجی و دەروونشیکاری، خوێندوومەتەوە. کتێبەکەی من “گۆڕانی ڕیشەیی بیر: زیرەکی سۆزداری” وەسفی گشتی سروشت و پێکهاتەی هەستەکان دەکات، بە بەکارهێنانی سەرجەم بوارەکانیتر، پاشان چیرۆکەکە جێبەجێ دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوەیەکی وردتر لە هاوسۆزی و خۆشەویستی. هەروەها کتێبی؛ خۆدزینەوەی مرۆڤ: ڕق و شەرم و یاسا (2004) هەستی ڕق و شەرم دەخوێنێتەوە، بەتایبەتی تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی سیاسی و یاسایی. من باس لەوە دەکەم کە تێگەیشتنێکی فەلسەفی قوڵتر لەو هەستانە وامان لێدەکات کە ئەوە رەتبکەینەوە یاسا لەسەر بنەمای ڕەفتار دروست بکەین چونکە بە سادەیی خەڵک ئەوە بە قێزەون دەبینن. من کە یاسا دەخوێنمەوە بیرۆکەیە جیاوازم بۆ دروست دەکات. هەروەها من ئەوە وادەبینم کە ئەو یاسانە ئامانجیان لە دروستکردنی کۆمەڵێک هاوڵاتیی لە ڕووی ئەخلاقییەوە نەگونجاوە. لە ڕقەوە بۆ مرۆڤایەتی: ئاراستەی یاسایی و یاسای دەستووری (2010) سەرنجم لەسەر مشتومڕەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا لەسەر ئاراستەکردنی سێکسە، تیۆریەکم هاوکاری پوچەڵکردنەوەی ئەو ئارگومێنتانە دەدات.. نابەرابەری ئاینی نوێ (2011) تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان ترس و جیاوازی ئایینی، بە تایبەتی لەسەر ترسی ئەوروپی و ئەمریکییەکان لە موسڵمانان. من هانی پێکهاتەیەکی کارکردن دەدەم کە پارێزگاری لە ڕووبەری بەرفراوانی ئازادی ئایینی بکات و ڕەتی دەکاتەوە کە یاساکان لەسەر بنەمای هەر ئاینێکی زۆرینەی “دەرکەوتوو” دا بچەسپێت (2016) لە ژیانی شەخسی و سیاسیدا تووڕەیی دەخوێنێتەوە و داکۆکی لە تۆڵەسەندنەوە دەکات. سۆزی سیاسی (2013) کتێبێکی گشتیە کە ڕۆڵی هەست و سۆز لە پشتگیریکردنی دامەزراوەکانی کۆمەڵگایەکی بەڕێزدا دەخوێنێتەوە. کتێبی نوێی من پاشای ترس ئەو قەیرانەی ئێستا لە ئەمریکادا بڵاودەکرێتەوە و پێی وایە ترس دواکەوتووییە و هەستەکانیتر ژەهراوی دەکات کە دەبێتە هۆی زیانێکی جدی: تووڕەیی و ڕق و کینە و حەسادەت. بۆیە من بەردەوام بیر لە بابەتی جۆراوجۆر دەکەمەوە لەم بوارەدا و زۆر جار بیرم دەگۆڕم!
    بەم واتایە جۆن راولس لە ڕێگەی تیۆری دادپەروەری (1971) ەوە ڕۆڵی سەرەکی لە فەلسەفەی ئەخلاقدا گێڕاوە، لەو شوێنەدا بنەمای تیۆریی جەمسەریی ئەخلاقی خۆی بنیات دەنێت و ئاراستەی کانت وەردەگرێت.

    لە کوێدا ئێوە کۆدەبنەوە یان لە کوێ جیا بیردەکەنەوە ؟

    نوسباوم:
    باشە، زۆر زەحمەتە بە کورتی وەڵام بدەمەوە، چونکە کتێبی بلۆکبۆستەرەکەم سنووری داد (2006) نمایشێکی درێژکراوەیە لەگەڵ راوڵس، جیاوازیەکانیش زۆر ناسکن. لە سەروی هەموویانەوە بە تەواوی لەگەڵ بانگەشەکەی راولس لە کتێبی دووەمی لیبرالیزمی سیاسی (1993) دا ڕازی بووم، لەسەر ئەو بنەما سیاسییەی کە نابێت ئامانجی ژیان، لەسەر تاکە بنەمایەک بێت، بۆ نموونە باوەڕێکی ئایینی یان نا ئایینی ئامانجی ژیان بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای (یەکسانی ڕێز) ئەمە بەو مانایەیە کە دەبێت پرەنسیپەکان کەمێک بە تەسکیی ڕاکێشرێن، ڕێگە بە هاوڵاتیان بدرێت کە بە پشت بەستن بە بیروباوەڕی ئایینی یان نائاینی خۆیان ئەوە بیرۆکەی پلانداڕێژەرانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بوو کە لە نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانەوە هاتوون، زمانی ئەخلاقی کەرامەتی مرۆڤیان وەک شتێک هەڵبژاردووە کە هەموو هاوڵاتیانی جیهان بتوانن هەڵیگرن. ئەمە ئەو بیرۆکەیەیە کە راۆلس بەرگری دەکات، کە من لە نووسینەکەمدا بەرگریم لێکردووە بۆ وردترین ڕەچاوکردنی ئەم بیرۆکەیە دەتوانن وتارەکەی من “لیبرالیزمی کامڵ و لیبرالیزمی سیاسی” لە گۆڤاری فەلسەفە و پەیوەندییە گشتییەکانی 2011 دا ببینن.

بە بۆنەی قسەکردن لەسەر هەست و سیاسەت، تەلال ئەسەد، جارێک نووسیبووی: “سیاسەتی عەلمانی بە هەستەوە هەڵقوڵاوە و داوای لێکۆلینەوە دەکات بۆ ئەو بیرۆکەیەی کە بێلایەنییە. تاوان، ڕیسوایی، ترس، تووڕەیی بەزلزانی، حساباتی فێڵبازانە، کەرامەتی، دڵەڕاوکێ و هاوسۆزیی هەمووی بە نادیاری تێکەڵ بە یادەوەریی دەستەجەمعی کۆماری عەلمانییەوە دەکات و ڕەفتارەکان لە بەرامبەر هاووڵاتییە ئایینی و ئەخلاقی * ترس و دڵەڕاوکێ تاچەند ڕۆڵ دەبینێت لەو گرژییەی کە لەدنیای ئەمڕۆدا دەیبینین. ترس لە کۆچبەران و موسڵمانەکان (جیاواز بۆ قسەکردن) و تا چ ڕادەیەک کاریگەریان لەسەر ئەو بەها ئازادیخواز و عەلمانیانە هەیە کە دەوڵەتەکان هەمیشە شانازی بە خۆیان دەکەن؟

نوسباوم:
من دەمەوێت بزانم چۆن ئەو “عەلمانییەت”ە پێناسە دەکەن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، وشەکە بە مانای “دژە ئایینی” یان، (نازانم یان بێباوەڕ) بەکار دێت. لە هیندستان، کە من کاری زۆرم کردووە، بەشێوەیەکی جیاواز بەکاردەهێنرێت. کە مۆدێلی خەڵک نییە، ئەوە سیاسەتە کە عەلمانییە، واتە “بێلایەنیی لەنێوان ئایینەکان، نەک بەرژەوەندی بەسەر ئەوی تردا” ئەوروپیەکان زۆر جار هەر لە سەرەتاوە خۆیان بە “عەلمانی” دەزانن، لە کاتێکدا ئەمریکییەکان خۆیان بەو شێوەیە نیین. لەوەش زیاتر ئەم ئەمریکییە (ئەگنۆستیک یان بێدینانە) پێشنیاری ئەوە ناکەن کە سیاسەتەکان لەسەر بنەمای بێدینی بن، چونکە ڕێز لە هاوڵاتییان دەگرن بێگومان هەر سیاسەتێک کە حەزی بە بی دینی بێت بەسەر دین یان ئایندا لەسەر بی دینی یان هەر ئاینێک بەسەر ئەوی تردا نادەستووری و نایاسایی دەبێت. کەواتە ئێمە سیاسەتێکمان هەیە کە دامەزراوەیی نییە و عەلمانی نییە، وەک لە مانای یەکەمدا. بەندەکانی دامەزراوەی دەستووریی ئێمە هەروەها ڤێرژنی هیندی عەلمانییەتی ڕەتدەکەنەوە کە تێیدا چوار ئایین بۆ ئیمتیازاتی تایبەت هەڵبژێردراون: ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هیچ ئاینێک ئیمتیازی تایبەتی وەرنەگرێت.

ئەوەی کە بە مانای مامەڵەکردنی لەگەڵ موسڵمانانە، ئەوەیە کە لەکاتێکدا لە ئەوروپا ئاسان و قابیلی ئەوەیە کە نیقاب یان تەنانەت هەندێک جار حیجابیش نایاسایی بکرێت، یاسایەکی لەو شێوەیە لە ئەمریکادا بە ئاشکرا نادەستووری دەبێت. وەک من بە وردی لە نابەرابەربوونی ئایینیدا ڕوونم کردۆتەوە، ئێمە هێشتا ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە سەبارەت بە مامەڵەکردنی دادپەروەرانە لەگەڵ موسڵماناندا و لەوێ ئەو زەحمەتانە باس دەکەم بەڵام بە دڵنیاییەوە هاوڕاین کە یاساییە بۆ ئەوەی خەڵک بەهەر شێوەیەک ناسنامەی ئایینی هەڵبژێرن بە جل و بەرگ خۆیان نیشان بدەن. تا ڕادەیەکی زۆر ئەمریکا نەتەوەیەکی کەمینە ئاینییەکانە کە لە بنەڕەتدا هاتوون بۆ ئەوەی ئازادی بۆ دەربڕینی ئایینە کەمینەکان بدۆزنەوە. کتێبە نوێکەم “ڕەگی ترس لە ساتەوەختی ئێستاماندا” باس لەوە دەکات کە گوتار لە ئیدارەی ئێستادا بەها بنەڕەتییەکانی ئەمەریکا پێشێل دەکات. خۆشبەختانە دادوەری سەربەخۆمان بیر دەکەوێتەوە کە ئەم بەهایانە چین.

تۆ لەگەڵ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئابووری، ساڵی 1998 لە کتێبی “کوالێتی ژیان” لە ساڵی 1993 کارت کردووە، بە دانانی “ڕێبازی تواناکان” کە لە هەشتاکاندا وەک پارادایمێکی نموونەیی گەشەپێدانی مرۆیی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسێندرا، بۆ مان باس بکە ئەوە چۆ بوو؟ چۆن کارت لەگەڵ سێن کرد؟

نوسباوم:
لە راستیدا، کوالیتی ژیان، کتێبێکی دەستکاریکراوە، تەنها بەشێکی بچووک لە پرۆژەی هاوکاری پەرەپێدانی تواناکان نیشان دەدات. کارەکانی سێن لەسەر ئیندێکسەکە زۆر پێش ئەوە بوو وە زۆربەی کارەکانی منیش دوای ئەو بوو. سێن دەربارەی ئەو تەوژمە نووسینەکانی لە شەش حەوت کتێبدا نووسی وە منیش سێ کتێبم بە تەواوی بۆ تەرخانکرد: ژنان و گەشەپێدانی مرۆیی (2000)، سنووری دادپەروەری (2006) و دروستکردنی تواناکان (2012) – لەگەڵ دەیان وتار. دەیان وتار. دروست بوونی توانای کورتخایەنی هەموو تەمەن و واقیعێک پێشکەش دەکات و باس لە جیاوازیەکانیان دەکات هەروەها سەرچاوەی کتێبی تەواو هەیە. وە ئێستا، بزووتنەوەیەکی گەورەی جیهانییە کۆمەڵەی گەشەپێدانی مرۆیی و توانای (HDCA) تەمەنی پازدە ساڵە. کۆبوونەوەی ساڵانەی ئێمە هەمیشە لە شوێنێکی هەمەجۆر لە جیهاندا بەردەستە. ئێمە نزیکەی 1000 ئەنداممان هەیە لە هەشت وڵاتەوە ئێمە گۆڤارێکی بەنرخمان هەیە، گۆڤاری گەشەپێدانی مرۆیی و توانا. من پێم وایە ئەم هەموو بزووتنەوە بە باشترین شێوە وەسف دەکرێت وەک دروستکردنی توانا یەکێتی بەسەرکەوتوویی زانایانی کۆکردەوە لەسەر سنوورە نەتەوەیی و سەختەکان، هەروەها بە درێژایی دابەشکردنێکی تیۆری – پراکتیکی وابزانم زۆر سەرنجڕاکێشە ئێمە کاریگەرییەکی بەرچاومان هەبوو لەسەر هەردوو دامەزراوەی حکومەت و نێودەوڵەتی کوالیتی توێژەرانی گەنج و بینینیان لەوێداسەرنجڕاکێشتر دەبێت من تازە گەڕامەوە لە دواین کۆبوونەوەی ساڵانەمان لە کیپ تاون لە ئەفریقای باشوور، وە من دەڵێم کە ئەوە باشترین بوو لە ڕووی کوالیتی بەرنامەکەدا کار. کەواتە کارکردن لەگەڵ سەن هەمیشە سەرنجڕاکێشە، بەڵام بەڕاستی چیرۆکی سەرەکی نییە: چیرۆکی سەرەکی ئەوەیە کە بزووتنەوەیەکی گەورە و زەبەلاح هەیە کە شانازی دەکەم بە هاو دامەزرێنەری ئەمارتیا.

سەبارەت بە چەمکی “objectification” کە زۆربەی کات تێکەڵ بە مامەڵەی ژنان لە فێمینیزمدا دەکرێت، بە جۆرێک لە جۆرەکان تۆ تا ڕادەیەک دیدێکی نا-باوت هەیە بۆ چەمکەکە؛ ئەگەر ئەوە تەنها مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێکدا نییە وە بەڵکو ‘دیدگا’ ی تۆیە وەکو کە دیمەنێکی فراوانتر لە دیدەکانی کانت، مەککینۆن، یان دۆرکین. ئەوا چۆن پێناسەی “ئۆبجێکت کردن” دەکەیت و بە چ شێوەیەک لەوانەیە تا ئەو رادەیە نەرێنی نەبێت، کە خەڵک بە شێوەیەکی ئاسایی وەریانگرتووە؟

وسباوم:
لە ڕاستیدا، من هەست ناکەم کە تێگەیشتنم لە چەمکەکە نا ئاساییە. ئەوە کاترین مەککینۆن و ئەندریا دورکینە کە هەردووکیان ئاڵوگۆڕی دوورودرێژ و پڕ بەرهەمیان هەبووە من وردەکاریی فەلسەفی زیاترم خستە ناو شیکردنەوەکە. ڕای لانگتۆن، فەیلەسوفێکی تر کە بە فراوانی لەسەر چەمکەکە نوسیوە، بەدوای شیکردنەوەی مندا دەکەوێت و هەندێک لە تێڕوانینە بەنرخەکانی خۆی زیاد دەکات. من شتێک دەزانم وەک ئەوەی ئەوان دەیکەن: سەیرکردنی کەسێک وەک شتێک. چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە کە من بەڕاستی تۆ وەک شتێک ببینم ئەوە تەنها ڕووداوێکە، بەبێ پێشەکی و چاودێری هەر شتێک یەکێکە لەو پێشێلکاریانەی کە پێشەکیکردن (باری مێشکی تاوانبار) زۆر گرنگە. بەڵام من ئەوە زیاد دەکەم کە ئەمە کۆمەڵێک لایەنی هەیە: نکۆڵیکردن لە سەربەخۆیی و نکۆڵیکردن لە تاکایەتی و نکۆڵیکردن لە مەبەست و زۆر شتی تر. من کاتێکی زۆرم بەسەر برد کە سەیری پەیوەندی نێوان ئەو چەند ڕێگایە کرد کە مرۆڤ دەتوانێت کارێک بکات و پێویستیشم بەوەیە کە لە بنەڕەتەوە خراپەکە ئەوەیە کە مرۆڤ وەک ئامرازێک سەیر بکرێت و مامەڵە بکات. نەک وەک ئامانج. ئەوەی کە من لە مککینۆن دوور دەکەومەوە و ڕۆڵی تۆ شیکردنەوەی ستانداردی منە. من باس لەوە دەکەم کە پێویستە پێش ئەوەی هەر ئەنجامێکی پێوانەیی بکێشین، کە تۆ نکۆڵی لێ دەکەیت. هەندێک جار شتێک خراپ نییە و تەنانەت ڕەنگە ڕێگەیەکی باش بێت بۆ هێنانەدی دادپەروەری بۆ واقیعی بەرجەستەبوونی، لە چوارچێوەیەکدا کە پەیوەندی گەورەتر ئەوە دووپات دەکاتەوە کە مرۆڤ کۆتاییە نەک تەنیا ئامرازێک. من لێرە لە دی ئێچ دەڕۆم لۆرێنس کە پێم وایە ئێمە شەرم لە شتە جەستەییەکەمان دەکەین و ئەو شەرمە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سێکسیمان.

-سوپاس، پڕۆفیسۆر نوسباوم، بۆ ئەم چاوپێکەوتنە زانیاری بەخشە، هیچ شتێکت ماوە بیڵێیت؟

من پێشوازی لە کاردانەوە و نامەکە لە خوێنەرانی ئەم چاوپێکەوتنە دەکەم! هیوادارم خوێنەرانم لە جیهانی عەرەبیدا بە پرسیارەوە پەیوەندیم پێوە بکەن و هەندێک لە کتێبەکانی ترم بخوێننەوە. ڕەنگە بەشداری لە گەشەپێدان و توانا مرۆییەکان بکات

__——————————————————
Objectification ئۆبجێکت کردن زاراوەیەکە لە فەلسەفە و دەروونناسیدا بەکار دەهێنرێت. واتە ڕووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردنی ئەوانی تر وەک ئامانج. یان وەک کەرستەیەکی پەتی و ڕووت. لە حاڵەتێکی دیاریکراودا، زیاتر لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە بیر لە جەستەی خۆی دەکاتەوە و هەڵدەسەنگێنێت. ئەم دۆخە مەعریفییە لە ئافرەتدا زیاتر لە پیاوان بلاوە. [1]

Objectification
ئەو چەمکەیە لەلای نوسباو بەشیوەیەکی فراوان بەکاردێت بۆ وەسفکردنی مرۆڤ وەک شتێک، لە کاتێکدا کە کەسایەتی یان هەستیاری خۆی پشتگوێ خستووە، یان خراوە. [1] نوسباو دەڵێت: شتێک بابەتی دەبێت ئەگەر یەکێک لەو هۆکارانە هەبێت:
*مامەڵەکردن لەگەڵ مرۆڤدا وەک ئامرازێک، کە وەک ئامرازێک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بۆ گەیشتن بە مەبەستی ئەویتر.

  • ڕەتکردنەوەی خۆبەڕێوەبەریی و سستی – وەک دەرئەنجامی نائامادەگیی و نەبوونی دەزگا یان مافی چارەی خۆ نووسین.
  • خاوەندارێتی ئەگەر مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە بکرێت وەک ئەوەی کەسێکی تر خاوەنی بێت.
    *کەلوپەلی هاوشێوە ئەگەر ئەو شتە وەک ئاڵوگۆڕکردن مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
  • ئەگەری توندوتیژی ئەگەر ئۆبجێکتەکە وەک زیانێکی ڕێگەپێدراو یان وێرانکردن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت
    *ڕەتکردنەوەی بابەتی ئەگەر شتەکە وەک ئەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە پێویست ناکات حەزی هەستی و ئەزموونی “خودی شت” دەربکەوێت.



‌”أنتم أدری بشٶون دنیاکم” هەوڵێکی شکستخواردووی دروستکردنی پەڕجوو.. نووسینی: مام برایم

(‌أنتم أدری بشٶون دنیاکم ـ خۆتان لە کاروباری دونیاییتاندا شارەزاترن).. گوتەیەکی ناو سەرگروشتەیەکی پەیامبەری ئیسلامە و تاڕادەیەکی باش، نەک هەر لە ناو شارەزایانی ئایندا، بەڵکو لەناو خەڵکی ئاساییشدا ناسراوە.
ئەم گوتەیە لای موسڵمانان، لە بابەتی فەرموودەناسیدا بە فەرموودەیەکی لاواز و باوەڕپێنەکراو دانراوە، بەڵام هەمیشەش بە زیندوویی و کارایی ماوەتەوە، چونکە هەرکاتێک بۆ مەرامێکی دیاریکراو بە کەڵک هاتبێت، ئەوا سەرلەنوێ زیندوویان کردووەتەوە.. دیاردەی بەلاوازدانان و بەزیندوویی مانەوەی زۆرێک لە فەرموودەکان، دیاردەیەکی زەقی زادەی دووفاقی ناو ئەدەبیاتی ئیسلامییە، چونکە لەکاتێکدا بەلاواز و ناڕاست دادەنرێت، ئیدی پێویستە فەرامۆشبکرێت و لە خانەی بەکارهێنان و کەڵکوەرگرتن بکرێتە دەرەوە، بەڵام ئەمە لەو ئەدەبیاتەدا ڕووینەداوە و ڕووشنادات، چونکە ئەدەبیاتی ئیسلام لەلایەکەوە ئەدەبیاتێکی بێخاوەنە و مەرجەعییەتێک یان قسەکەرێکی بڕواپێکراو و بڕیاردەریان نییە و لەلایەکی ترەوە ئەدەبیاتێکی فرەخاوەنە و هەر کەس ‌هەڵدەستێت خۆی دەکاتە دەمڕاستی تەواوی ئاینەکە… واتە ئەدەبیاتێکی پڕ پشێوی و ناڕێکوپێکی و ناسەقامگیرییە. ئەدەبیاتێکە دەق دەکاتە مەرجەع و قسەکەر، گوایە خواهانەییە و ئاشکرا و ڕوونە، کەچی فرە لێکدانەوەیی دژبەیەک بۆ یەک ڕستەی دیاریکراو سیمای هەرە ئاشکرای ئەو ئەدەبیاتەیە.
هەمان گوتە، ساڵانێکیشە لەلایەن توێژێکی ڕەوتی مەدەنی و عەلمانییەتەوە وەک بەڵگەی بوونی بنەمای تیۆریی عەلمانییەت لە ئیسلامدا ئاماژەی بۆ دەکرێت. ئەم بەبەڵگەکردنە یان ئاماژەی نەخوێندنەوەیەکی وردی خودی سەرگروشتەکە و هەڵهێنجانی مانا پەنهانەکانی و دەرخستنی پەیامی سەگروشتەکەیە یان تەقەللایەکە بۆ ئارایشتکردنی عەلمانیەت لای ڕەوتە ئیسلامییەکان و هەوڵێکە بۆ بەرگرتن لە تەقینەوە و هەڵچونی موسڵمانان. گەرچی دەکرێت ئەم مەبەستەی دووەمیان بە چەشنێک لە نیازپاکی لێکبدرێتەوە بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە پەشێوی، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین نیازپاکی شتێک نییە بتوانرێت کۆمەڵگایەکی نوێی لەسەر بونیادبنرێت.
لێرە بەدوا لە خوێندنەوە و شیکردنەوەی خودی سەرگروشتەکەوە، دەبینین ئەو گوتەیە چ مانایەکی تری لە هەناوی خۆیدا حەشارداوە.

((لە یەکێک لە سەرگروشتەکاندا دەگێڕنەوە جارێک محەمەد بەلای کۆمەڵێک خەڵکدا دەڕوات بەسەر دارخورماوەن، لە هاوەڵەکانی دەپرسێت ئەوە خەریکی چین؟ پێی دەڵێن دارخورماکان دەپیتێنن تاوەکو بەربگرن… محەمەدیش دەڵێت: ئەگەر ئەوەش نەکەن دارخورماکان هەر بەردەگرن. ئەوانیش وازیان لە کارەکە هێنا، بەڵام دارخورماکان بەریان نەگرت، محەمەد لێیپرسین ئەوە دارەکانتان بۆ وایان لێهاتووە؟ ئەوانیش وتیان تۆ وات وت و ئێمەش وامان کرد و ئاوای لێهات، محەمەدیش وتی: ئێوە خۆتان لەکاروباری دونیاییتاندا شارەزاترن (واتە لە محەمەد شارەزاترن)… لە سەرگروشتەیەکی تردا بەم شێوەیە: محەمەد دەڵێت پێموانییە ئەوە هیچ کەڵکێکی هەبێت، ئەوانیش ئەوە بە خەڵکەکە دەڵێن و خەڵکەکەش واز لە پیتاندن دەهێنن. پاشتر ئەنجامەکەی بە پەیامبەر دەوترێت و ئەویش دەڵێت: ئەگەر ئەوە بەکەڵکیان دێت با بیکەن، چونکە من گومانم لەوە هەبوو. لەسەر بۆچوونیش لۆمەم مەکەن، بەڵام ئەگەر شتێکم لە خواوە پێڕاگەیاندن ئەوە پەیڕەوی بکەن چونکە من درۆ بە دەمی خواوە ناکەم.. یان بەگوێرەی گێڕانەوەیەکی تر وتوویەتی: ئێوە خۆتان شارەزاترن لەوەی لە کاروباری دونیاییدا چ شتێک بەکەڵکتان دێت، من شتێکم پێوتن کە (گومان= بۆچوون)ی خۆم بوو، من پێم نەوتوون خوای گەورە وای وتووە، چونکە من درۆ بە دەمی خوای پیرۆز و گەورەوە ناکەم…))
بەرلەوەی بچینە سەر لێکدانەوە ئیسلامی و نائیسلامییەکان، با قسەیەک لەسەر محەمەد و خودی ڕووداوەکە بکەین… محەمەد لە مەککە لەدایک بووە، هەر لەوێش گەورە بووە و ژیانی بەسەربردووە، سەردەمێکی منداڵیشی لای خێزانی حەلیمە سەعدیە بووە و لەدەشت و مێرگەکاندا شوانکاری کردووە. لانی کەمیش جارێک لەگەڵ مامیدا و جارێک یان زیاتریش وەک نێردەی خەدیجە چووەتە کاروانی بازرگانی و ڕێگای پڕ لە باغ و باغاتی بینیووە و تا کاتی ڕاگەیاندنی ئیسلام مرۆڤێکی ئاسایی بووە و ڕۆژانە گوێی لە دەنگوباس و کاروباری ناوچەکە بووە، کە دەنگوباس و کاروباری کشتوکاڵی و شوانکارەیی و ڕێگاکانی بازرگانی بەشێکی سەرەکی ئەو دەنگوباسانە بووە. مەککەش وەک زێدی لەدایکبوون و گەورەبوون، ناوچەیەکی خاوەن چەندەها مێرگ و باغاتی پڕ لە دارخورما بووە، ئیدی ئەوە قسەیەکی پووچ و بێمانایە بووترێت محەمەد تا نزیکی پەنجا ساڵەی تەمەنی ئاگای لە کرداری پیتاندنی دارخورما نەبووە و نەیزانیووە دارخورما بەبێ پیتاندن بەرناگرێت یان ڕاستتر بەردەگرێت بەڵام پێناگات و بە عەرەبی پێیدەڵێن (شیص) و تفت و تاڵە و ناخورێت…. کەواتە پرسیاری یەخەگر ئەوەیە کاتێک محەمەد لەڕێی دەنگوباسی چەندە ساڵەوە دەیزانی دارخورما بەبێ پیتاندن بەرناگرێت یان دەیزانی عەرەب هەموو ساڵێک بە مەبەستی بەرگرتن دارخورماکان دەپیتێنن، ئیتر بۆچی ئەو سەرکێشییە دەکات و ئەو ئەزموونە دەکاتە جێێ گومان و ئیدیعایەکی نەسەلمێنراو دەخاتە بەردەمی جووتیارە عەرەبەکان؟
لە لۆژیکی هزری کۆندا، کە ئەرستۆ ناویدەنێت لۆژیکی وێنەیی، ڕێسایەک هەیە پێیدەوترێت: پێوانەکردن، کە مرۆڤ دەتوانێت لەڕێی پێوانەکردنەوە یان بەراوردکردنەوە هەندێک ڕاستی بدۆزێتەوە، کە پێشتر نەیزانیوە. ئەرستۆ نموونەیەکی لەسەر خۆی هێناوەتەوە و دەڵێت:
هەموو مرۆڤێک دەمرێت،
ئەرستۆ مرۆڤە،
کەواتە ئەرستۆ دەمرێت….
ئەو لۆژیکە بۆ مرۆڤی پێش سەردەمی مێژوو، بۆ مرۆڤی سەردەمی پێش زانست و بۆ سەردەمی شارەزاییە ئەزموونگەرییەکان لە زۆر شتدا ڕاستی پێکاوە و یارمەتیی مرۆڤی داوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەشێک لە گرفتەکان. ئەو پێشنیازەی محەمەدیش، لە هەر خوێندنەوەیەکی ئەقڵانیدا، لەو چوارچێوەیە دەرناچێت و هەمان ڕێسای بەگریمانە وەرگرتووە. محەمەد لە ژیانی خۆیدا گەلێک درەختی جۆراوجۆری دیوە لە بەرگرتندا پێویستیان بە دەستێوەردانی مرۆڤ نییە: ئەوە داری هەنجیر و زەیتون و هەنار و دارمێو (کە لە قورئانیشدا ناوی هەندێکیان هاتووە و ناسراون یان هەر درەختێکی بەرداری تر کە ئەو بینوویەتی) پێویستیان بە پیتاندن نییە و بەریش دەگرن.. لێرەدا ئەمە نەک نائەقڵانی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی زۆر ئەقڵانیشە، بووترێت ڕەنگە دارخورماش بە هەمان شێوە و بەبێ پیتاندن بەربگرێت. محەمەدیش هەمان تاقیکردنەوەی کرد (بەڵام لەسەر حسابی خاوەن دارخورماکان)، ئەنجامەکەش سەرلەنوێ ڕاستیی ئەزموونە درێژەکەی خاوەن دارخورماکانی سەلماندەوە و کەمێک یان زۆرێک زیانیش بە جوتیارەکان گەیشت و ئەو وەڵامەی لێکەوتەوە کە بە جوتیارەکانی دایەوە. لەڕاستیدا تا ئێرەی ڕووداوەکە شتێکی زۆر ئاساییە و دونیای لەسەر کاول نەبووە، بەڵام ئەوەی مەسەلەکەی بێتام و بێمانا کردووە ئەوەیە، لەلایەک ڕاڤەکارانی ئیسلامی تەواوی سەرگروشتەکە دەخەنە گومانەوە لەبەرئەوەی وشەی (شارەزاترن) ئەوە دەگەیەنێت کەوا جوتیارەکان لە پەیامبەر شارەزاترن.. لەلایەکی تریشەوە کەسانێک هەن، دەیانەوێت ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی شکستخواردوو وەک بەیدا‌غێکی عەلمانی نێو دونیایەکی تاسەر ئێسقان میتافیزیکی و ئاینی پێناسەبکەن.

بە گوێرەی لێکدانەوە ئیسلامییەکان (سەرباری ئەوەی بەشێکی زۆریان ئەو سەگروشتەیە بە هەڵبەستراو یان لاواز دەزانن) ناکرێت و ناتوانرێت ئەو وتەیە بۆ مەبەستی لەکەدارکردنی ئیسلام و شێواندنی بنەماکانی شەریعەت و بەلاڕێدابردندا بەکاربهێنرێت، چونکە محەمەد لەو وتەیەدا (خۆتان لە کاری دونیاییتان شارەزاترن) مەبەستی بنەماکانی ئاین نییە، بەڵکو مەبەستی کارێکی دونیایی پەتییە. ئەوەی وتوویەتی هەواڵ (الخبر= هەواڵی ئاسمانی) نییە لە ئاسمانەوە پێیگەیشت بێت، بەڵکو گومانکردن یان بۆچوونێکی مرۆییە دەربارەی دیاردەیەکی دونیایی. بەگوێرەی هزری ئاینی ‌ئیسلام، (هەواڵ) بەوپێیەی ئاسمانییە، ڕاستە و فەرمانە و پێویستە ئیماندار پابەندی بێت، بەڵام (بۆچوون) مرۆییە و دەشێت ڕاست یان هەڵە بێت و پەیڕەوکردنیشی فەرمانێکی ئاینی نییە. لەمەوە موسڵمان، لەو شتانەدا کە دەقی ئاینی خۆی لە قەرەی نەداوە، دەتوانن لە ڕێی تێگەیشتن و بۆچوونی گونجاوەوە بڕیاری شایستە و سەربەخۆ بدەن، لێ ئەمە ناکاتە ئەوەی بتوانن بە بەهانەی حەز یان چێژ یان بەرژەوەندیی تایبەتی بتوانن مۆرکی دونیایی بدەن لە هەر دیاردەیەک کە خۆیان بیانەوێت و لێرەوە بڕیاری دوور یان دژ بە ئاینی لە بارەوە بچەسپێنن.

لە بیری ئیسلامیدا دیاردە ئاینی و دونیاییەکان ئاشکرا و ڕوونە. دیاردە دونیاییەکان، ئەو دیاردانەن کە کردن و نەکردنیان یان شێوازی کردنیان چ کاریگەرییەکی لەسەر ئیمانی ئیماندار نەبێت و دژایەتی هیچ بنەما و ڕاسپاردەیەکی ئاینی نەکات، لێ هەموو ئەو دیاردانەی لە ڕووکەشدا دونیایین و هیچ دەقێکی ڕاشکاویشیان لەبارەوە نەهاتووە، بەڵام پەیوەستی بە بنەما ئاینییەکانەوە هەیە یان کاریگەریی بۆ سەر ڕەوتاری ئیماندار و کۆمەڵگا هەیە، ئەوە چیدی دونیایی نین و بە مانا و تێگەیشتنی ئاینی بارگاوین، هەر دیاردەیەکیش بارگاوی بوو بە ئاین ئیدی دەکەوێتە ژێر جەبر و ڕکێفی ئاین، هەرچەندە دەقی ڕاشکاویشی لەسەر نەهاتبێت. بۆ نموونە: جوتیار ئازادە لەوەی بڕیاری چاندنی چ دانەوێڵەیەک لە زەوییەکەیدا دەدات بە مەرجێک زیانی بۆ خۆی و دەوروبەری نەبێت. ئەگەر بەوردی سەیری ئەو ئازادییە بکەین دەبینین ئازادییەکی تەواو نییە و لەژێر چاودێری ئایندایە. بۆ نموونە جوتیار دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی هەموو ساڵێک جۆ نەک گەنم بچێنێت، بەڵام ئەگەر هۆکەی ئەوە بێت کە کارگەیەکی بیرە دروستکردن بە پارەی باش دەیکڕێتەوە، ئەوا لەڕووی ئاینییەوە کارێکی ڕێپێنەدراوە و جوتیار ئەو ئازادییەی نییە، چونکە خواردنەوە کهولییەکان لە ئیسلامدا حەرامن و بەو کارە سنووری حەرام وحەڵاڵی ئیسلامی دەبەزێنێت و ئیمانداری خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دەکەوێتە بەردەم لێپرسینەوە دونیایی و ئەودونیاییەکانی هزری ئاینی ئیسلامەوە.

لێرەدا تێبینیدەکەین ئیسلامییەکان چەندە وردن لە ڕاڤەکردنی ئەو سەرگروشتەیەدا (لەکاتێکدا هەر لە بنەڕەتیشەوە بە سەرگروشتەیەکی ناڕاست یان زۆر لاوازی دادەنێن) کەچی دەبینین عەلمانی و دیموکراتخواز و مرۆڤدۆستەکان کورتیان هێناوە لە بۆچوون و شیکردنەوەی ئەو سەرگروشتەیەدا، چونکە بە هەڕەمەکی ئەو سەرگروشتەیە دەکەن بە بنچینە و دەستپێکی تیۆریی بۆ مەیسەرکردنی مەسەلەکانی ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤ و یەکسانی ژن و پیاو و مۆدێرنەکردن لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا و گوایە ئەوانە کارێکی دونیایی دوور لە قەڵەمڕەوی ئاینن و ئەو فەرموودەیە دەکەن بە ئامڕازی دەستەبەرکردنیان لە جوگرافیای ژێردەسەڵاتی ئاینی ئیسلامدا. ئاخۆ خاوەنانی ئەم چەشنە بۆچوونانە دەزانن هەر دیموکراتییەک و عەلمانییەک و هەر شتێکی تر کە لە سایەی ئەو سەرگروشتەیەوە بێتەئارا ئەوا لەبەردەم شمشێری بنەما ئاینییەکاندا، تەمەنی تەنیا هەناسەیەک درێژەناکێشێت… ئەگەر عەلمانییەت لەسەر بنەمای هزری ئاینی دابمەزرایە، ئەوا هەرگیز کۆمەڵگایەکی عەلمانیمان نەدەدی و مەلۆتکەی چەمکی عەلمانی هەر زوو لە قەسابخانەکانی ئایندا لەتوپەت و سەرنگوون دەکرا و نەدەبووە بابەتی باسکردن. سەیر لەوەدایە هەر لەپاڵ ئەمانیشدا، کەسانێکی ئیسلامی هەن، کە لەژێر هەژموونی بیروبۆچوونی مۆدێرن و ڕەوتی تازەی زانست و تەکنەلۆژیای سەردەمدا و بۆ ئارایشتکردنی ڕوخساری ئیسلام، هەمان گوتە بە نموونە دەهێننەوە و هەموو ئایەتە ڕاشکاوە دژبەرەکانی فەرامۆشدەکەن و کۆی ئیسلام لەو وتەیەدا بچوکدەکەنەوە.

بەڵام هێشتا وەڵامی ئەو پرسیارەمان نەداوەتەوە: بۆچی محەمەد ئەو سەرکێشییەی کرد و مەبەستی چی بوو؟ ئەگەر جارێکی تر وەڵامەکەی محەمەد بخوێنینەوە و سەرنجی بدەین، دەبینین وەڵامێکی ڕاستەوخۆی بەرگرتن و بەرنەگرتنی دارخورماکان نییە، بەڵکو پاساوێکە بۆ خۆدزینەوە و بچوککردنەوەی مەسەلەکە و ناتوانین وەڵامی ئەنجامی کرداری نەپیتاندنەکەی تێدا بدۆزینەوە، چونکە وەڵامێکە دەکرێت ناوی بنێین (ناوەڵام). مەبەست لە ناوەڵام ئەو جۆرە وەڵامەیە کە پەیوەندیی بە ناوەڕۆکی مەسەلە هەنووکەییەکەوە نییە، کەچی لە هەمان کاتدا دەبێتە مایەی دەمبەستنی بەرامبەر و کۆتاییهاتنی مشتومڕەکە بێئەوەی وەڵامی ڕاستەقینە و ئاشکرا درابێتەوە. ئەم چەشنە وەڵامە ناوەڵامەش تەنیا لە کەسانی قسەزان و لێزان و شارەزا دەوەشێتەوە، بەوەی شکستی خاڵێک دەکەن بە پاڵپشت و بەهێزکەری خاڵێکی تر. محەمەد لە وەڵامەکەیدا دەڵێت ئەوە بۆچوونی من بوو، هەڵەبوو، لەسەر بۆچوونێکی هەڵەش لۆمەم مەکەن، ئینجا بۆ ئەوەی مەسەلەکە دێزەبەدەرخۆنە بکات دەڵێت (ئەگەر شتێکم لە خواوە پێڕاگەیاندن ئەوە پەیڕەوی بکەن چونکە من درۆ بە دەمی خواوە ناکەم)، باشە خۆ هیچ کام لە عەرەبەکان باسی (لە خواوە پێڕاگەیاندن) و (درۆ بە دەمی خواوە)ی نەکردووە، ئیدی ئەم بۆچی لەخۆڕا ئەم مەسەلەیە قووتدەکاتەوە؟ محەمەد لێرەدا بە عەرەبەکان دەڵێت ئەوەی من پێم وتن بۆچوونی خۆم بوو، مەیخەنە سەر خوا، بەمەش خوا و ئایینەکەی لە هەر تانەیەک ڕزگاردەکات و لەوەش زیاتر دەڕوات دەڵێت من (درۆ بە دەمی خواوە ناکەم)، بەوەش خوا لە ئاگایی و خۆیشی لە هەر تانەیەکی درۆکردن پاکدەکاتەوە، ئیدی بەوجۆرە مەسەلەکە دەکاتە بۆچوونێکی سەرپێی و پێیاندەڵێت لەسەر (بۆچوونیش لۆمەم مەکەن).. بەوەش مەسەلەکە کۆتایی دێت و پێویستیشە کۆتایی پێبهێنرێت، چونکە لێرەدا کارابوونی کردەیی و جەستەیی ناوەڵامەکە بەزەقی خۆی نمایشدەکات بەوەی هەر وەڵامدانەیەک و ناڕەزاییەک دەچێتە خانەی تۆمەتبارکردنی محەمەد بە درۆزنی و درۆکردن بە دەمی خواوە یان گومانکردن لە ئاگایی خۆی و خوا لە کارێکی ئاسانی وەک پیتاندنی دارخورماکاندا، ئەوەش مەسەلەیەکە عەرەبەکان خۆیان باش دەیانزانی چ گێرمەوکێشە و دەردیسەرییەکیان بۆ دەخولقێنێت لەبەردەم سەرکردەیەکی مەیدانی جەزرەبەوەشێنی وەک محەمەددا.

لێرەدا پێویستە ئاماژە بە دوو خاڵی گرنگ و سەرنجڕاکێش بکەم:
یەکەم: واپێدەچێت محەمەد هەر لەو ماوەیەدا، واتە لە ماوەی نێوان قسەکردن لەگەڵ جوتیارەکان و ماوەی پێش بەرگرتنی دارخورماکاندا، لە قورئانیشدا هەمان بۆچوونی داڕشتبێت و هۆکارێکیشی بۆ بەردەوامبوونی پیتاندن بەبێ دەستێوەردانی مرۆیی دیاریکردووە، ئەویش گوایە (با) کردەی پیتاندن مەیسەردەکات (الحجر ٢2). بەڵام کاتێک ئەنجامەکە بە پێچەوانەوە دەردەکەوێت، بەو شێوەیە وەڵامدەداتەوە کە پێشتر بینیمان و بەبێ هۆ باس لە (درۆکردن بە دەمی خواوە) دەکات بۆ ئەوەی جوتیارەکان دەمکوت بکات. ڕەنگە ئەمەش تاکە هۆ یان هۆی سەرەکی بێت لەوەی زۆرێک لە ئیسلامییەکان ئەو سەرگروشتەیە بە هەڵبەستە و ناڕاست دادەنێن، چونکە ئەگەر ئەوە بەڕاست بزانن، ئەوسا دەبێت ئەو ئایەتەی (با) بە پیتینەر دادەنێت ئەویش بە بۆچوونی محەمەد دابنێن، نەک خۆیان وتەنی ئایەتی ئاسمانی بێت.
دووەم: گشت شێوازەکانی گێڕانەوەی ئەو سەرگروشتەیە جەغت لەوەدەکەنەوە: ئەوە خودی محەمەدە پاش ماوەیەک دەپرسێت ئەوە دارخورماکان بۆ وایان بەسەرهاتووە و بەریان نەگرتووە، نەک خاوەن دارخورماکان هاتبن و گلەیی و گازەندە لە محەمەد یان خواکەی بکەن لەسەر ئەو زیانەی پێیانگەیشتووە، کە لە لایەکەوە نیشانەیەکی زەقی ترسی جوتیارەکانە لە جەزرەبەی محەمەد و لەلایەکی تریشەوە پێماندەڵێت محەمەد بە هۆشیارییەکی تەواوەوە ئەو قسەیەی کردووە و بە هەمان هۆشیاریشەوە (هۆشیاریی چواردە سەدە لەمەوبەر) لە سەرەنجامی کارەکەی دەپرسێتەوە و دەیەوێت یان دوا هەلهەلەی سەرکەوتن لێبدات یان وەڵامە ناوەڵامە حازربەدەستەکەی بداتەوە.
بۆ ئەوەی لەتەواوی مەبەستەکەی محەمەد تێبگەین، پێویستە نموونەکەی ئەرستۆ و مردن بگۆڕین بۆ دارخورما و بەرگرتن، کە بەم شێوەیەی لێدێت:
درەختی بەردار بێ پیتاندن بەردەگرێت
دارخورما درەختە
کەواتە دارخورما بێ پیتاندن بەردەگرێت….
وەک بینیمان لە باری سەرنەکەوتنی گریمانەکەدا محەمەد بەلێهاتوویی بە وەڵامێک عەرەبەکانی دەمبەستکرد و سەرنجی عەرەبەکانی لە دارخورماوە گواستەوە سەر خوا… بەڵام ئەی ئەگەر گریمانەکەی محەمەد ڕاستدەربچووایە و دارخورما بەبێ پیتاندنیش بەری بگرتایە، ئەوسا چی ڕووی دەدا؟ محەمەد چی دەوت؟ چی دەکرد؟ ئیسلامییەکان لە مێژووی دوورودرێژی خۆیاندا چ بەیت و بالۆرەیەکیان لەو بارەوە دادەڕشت…؟
لەڕاستیدا گرەوە دۆڕاوەکەی محەمەد لەسەر ئەم لایەنەی گریمانەکەیە، لەسەر بەرگرتنی بێ پیتاندن، لەسەر دروستکردنی پەڕجوو (= موعجیزە)… ئەگەر گریمانەکە ڕاست دەربچووایە، واتە ئەوە محەمەد بوو توانی، لە ڕێگەی خواکەیەوە (یان ئەوە خوا بوو لەبەر خاتری پەیامبەرەکەی)، وا لە دارخورماکان بکات بێ پیتاندن بەربگرن… ئەمەش ئەو پەڕجووە بوو کە محەمەد لە سروشتدا بۆی دەگەڕا تا جوولەکە و عەرەبەکانی پێ دەمبەست و دەمکوت بکات، کە ڕۆژانە هەراسانیان کردبوو بەوەی پەیامبەرێکی بێ پەڕجووە، پەیامبەرێکە بێجگە لە گێڕانەوەی ئەفسانەکانی پێشینان هیچی پێناکرێت، پەیامبەرێکە ناتوانێت هەردوو قاچی لە زەوی بەرزبکاتەوە….. محەمەد، بێجگە لە زمانی، هیچ توانایەکی سەرسوڕهێنی نەبوو. نەیدەتوانی لەبەردەم عەرەبەکاندا کانییەک بتەقێنێتەوە، نەدەیتوانی لەبەردەم جوولەکەکاندا دارعەسایەک بکات بە مار و نەدەیتوانی لەبەردەم مەسیحییەکاندا نابینایەک چاکبکاتەوە، لەبەرئەوە بێئارامانە لە سروشتدا بە دوای دۆزینەوەی دیاردەیەکدا دەگەڕا تا بیکاتە پەڕجووی بەڵگەی پەیامبەربوون. خۆ ئەگەر ئەو دارخورما نەفرەتییانە بێ پیتاندن بەریان بگرتایە، ئەوا ڕەنگە محەمەد شمشێرەکانی بخستایەتەوە کالان و خوێنڕشتنیش کەمی بکردایە و وەک سەردەمی مەککە بێوەی بووایە.. لێ مەخابن یاسا کیمیایی و فیزیاییەکان و یاسا سروشتییەکان بە هەوانتە و هەیهو هەیهو ناگۆڕێن.
ڕاستە ئەم هیواخواستنە و ئەم جوڵەیەی محەمەد دژ بە یاسا سروشتییەکانی جیهانی ڕووەکی بوو، بەڵام سەرنجێکی وردبینانەش بوو لەسەر ئەوەی ئاخۆ هەر بەڕاستی دارخورما پێویستی بە پیتاندنە یان نەریتێکی هەڵەی عەرەبەکان بوو، وەک زۆر نەریتی هەڵەی تر کە هەیانبووە. سروشتیش بەدەنگی بەرز وەڵامی محەمەدی دایەوە و محەمەدیش، دوابار، بێدەستەڵاتانە ملکەچی وەڵامەکە بوو.
…………….
بە مەبەستی زێتر روونکردنەوە، دەمەوێت لێرەدا هەقیقەتی سەرگروشتەیەکی مەسیحیش نیشانبدەم، کە وەک هێما و ئاماژەی جیاکردنەوەی ئایین و دونیا لای مەسیح باسدەکرێت.
دەقەکە لە ئینجیلی مەتی 22: 15- 22 بەمجۆرەیە:
((ئەوکاتە فەریسییەکان لەناو خۆیاندا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە وشەیەک ڕاوی بکەن [واتە مەسیح بخەنە داوەوە و توشی گێرمەوکێشەی بکەن لەگەڵ قەیسەر و دەستوپێوەندەکەدا]
لەبەرئەوە لەگەڵ هیرۆدسییەکاندا شاگردەکانی خۆیانیان نارد بۆ لای مەسیح و لێیان پرسی: مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و ڕێگای یەزدان بە باشی دەزانیت و گوێ بەکەس نادەیت، چونکە تۆ تەماشای سەروڕوخساری خەڵک ناکەیت.
پێمان بڵێ: بۆچوونت چییە؟ ئایا دەشێت باج بە قەیسەر بدرێت یان نا؟
مەسیح لە دەروونپیسییەکەیان تێگەیشت و وتی: بۆچی تاقیمدەکەنەوە ئەی ڕیاکاران؟
ئادەی نیشانم بدەن بەچی مامەڵەی باج دەکەن. ئەوانیش دینارێکیان پیشان دا.
مەسیح لێیپرسین: ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟ [مەبەستی وێنە و نووسینی سەر دینارەکە بوو]
ئەوانیش وتیان هی قەیسەرە. مەسیحیش وتی: کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنەوە بە قەیسەر و ئەوەی هی یەزدانە بیدەنەوە بە یەزدان.
کاتێک ئەوەیان بیست، سەریان سوڕما، ئیتر بەجێیانهێشت و ڕۆیشتن. ))
((وشەکانی ناو ئەم دوو کەوانەیە […..] بۆ ڕوونکردنەوەن و بەشێکی دەقەکە نین))
فەریسییەکان ڕێبازێکی ناو ئایینی یەهودی ئەوکاتە بووە و بەهۆی درۆ و دووڕووییانەوە مەسیح هێرشی زۆری کردووەتە سەریان… هیرۆدسییەکانیش بە هەمان شێوە ڕێبازێکی تر بوون. فەریسییەکان زێتر پابەندی ئایین بوون و وەک تاقمێکی ئسوڵی دەرکەوتوون و هیرۆدسییەکان کەمتر پابەندی یەهودییەت بوون و لە هەندێک شتیشدا لە یەهودییەکان جیاوازبوون، بەڵام شوێنکەوتووی هیرۆدس بوون بەو هیوایەی ببێت بە پاشایان. ئەو دوو گرووپە لەناو خۆیاندا دژ بەیەکتربوون، بەڵام لەبەرئەوەی بڕوایان بە مەسیح نەبوو، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بیخەنە داوەوە و لە ڕێی قەیسەرەوە مەسیح لەناو ببەن و لە کۆڵ خۆیانی بکەنەوە.
هەروەک لە سەرەتای سەرگروشتەکەوە دەبینین و تێدەگەین، فەریسییەکان کە تاقمێکی ئسوڵی بوون و خۆیان بەشارەزای ئایین داناوە، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پەنێک بە مەسیح بدەن و بە هۆی بۆچوونێکەوە داوێکی بۆ بنێنەوە، کە ببێتە مایەی لەناوبردنی.. ئەوان خۆیان ئەو کارە ناکەن، چونکە نایانەوێت لەگەڵ دەستوپێوەندەکەی مەسیحدا بکەونە گێرمەوکێشەوە، لەبەرئەوە قوتابییەکانی خۆیان لەگەڵ هیرۆدسییەکاندا دەنێرن بۆ تاقیکردنەوە و لەقافداگرتنی مەسیح، بەڵام هەر لەگەڵ دەمکردنەوە و پرسیارکردندا، مەسیح دەیانناسێت و دەزانێت ئەوانە کێن و بۆچی هاتوون، هەر بۆیە بە ڕیاکار بانگیان دەکات { ڕیاکار بەگوێرەی فەرهەنگ بە کەسێک دەوترێت کە لەبەردەم خەڵکیدا کاری باش و قسەی باش بکات، واتە تەنیا بۆ خۆدەرخستن وەک کەسێکی باش، نەک ئەوەی کەسێکی باش بێت و لە باشی خۆیەوە ئەو کارانە بکات}. ئەو ڕیاکارانە دەیانەوێت بە پرسیارێک مەسیح لە قافدا بگرن، پرسیارەکەش، کە بە زیرەکییەکی ئاینی داڕێژراوە دەبێت بە زیرەکییەکی تری ئاینی وەڵامی بدرێتەوە ئەگینا سەری وەڵامدەرەوە دەخوات، دەڵێت ئایا مەسیح تەنیا ملکەچی یەزدانە و دژی قەیسەرە یان ملکەچی قەیسەرە و لەئاست قەیسەردا یەزدان فەرامۆشدەکات؟ لێرەدا هەر وەڵامێک کە ملکەچی بۆ یەک لایەن نیشانبدات، هەر وەڵامێک کە لە ڕووکەشی پرسیارەکەوە دەستپێبکات، هەر وەڵامێک کە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان هەردوو لایەنەکە نەکێشێت و هەر وەڵامێک لە هەمانەی ئایینی پوختەوە یان لە سەکۆی کاروباری دونیایی پوختەوە بدرێتەوە، دەکاتە کۆتاییهاتنی مەسیح: ئیدی یان کۆتاییهاتنی لەسەر دەستی قەیسەر و دەستوپێوەندەکانی یان کۆتاییهاتنی لەسەر دەستی دەستوپێوەندە ئایینییەکەی خودی مەسیح، چونکە وەڵامی ئایینی پوخت دژی قەیسەرە و وەڵامی دونیایی پوختیش دژی ئایینە.

جا لەبەرئەوەی مەسیح دەزانێت لەڕووی کێدا قسەدەکات، بۆیە ئەمیش هەر وەک محەمەد بە ناوەڵامێکی چاوەڕواننەکراو وەڵامدەداتەوە: وەڵامێک نە قەیسەری تێدایە نە یەزدان، بەڵام هەم پڕاوپڕە لە قەیسەر و هەم پڕاوپڕە لە یەزدان… ئەگەرچی کەرەستەی وەڵامەکەی مەسیح بریتییە لە دینار، لێ دینارێک نییە بەو شێوەیەی لە کاروباری ڕۆژانەدا هێزێکی دیاریکراوی کڕین و فرۆشتنی هەیە و دراوێکە دەشێت لەبری باجدا بدرێتە باجگر و بەهایەک بێت کە مرۆڤ بە ڕەنج و ماندووبوونی پەیدای کردبێت و لەبەرئەوەش موڵکی تایبەتی خۆیەتی، بەڵکو دینارێکە بەوپێیەی ڕووبەرێکە وێنەیەکی کەسی و ناوی کەسەکەی لەسەر کێشراوە و هیچی تر. ئەو دینارەی مەسیح دەڵێت بیدەنەوە بە قەیسەر، خودی دینارەکە نییە، بەڵکو ئەو وێنەیە کە لەسەر دینارەکە کێشراوە، وێنەی سەر دینارەکە موڵکی قەیسەرە، چونکە وێنەی قەیسەر خۆیەتی، لێ هێزی کڕین و فرۆشتنەکەی هی ئەو کەسەیە کە خاوەنی دینارەکەیە، کە بە ڕەنج و ماندووبوون پەیدای کردووە. خراپ تێگەیشتنەکە یان ناوەڵامیی وەڵامەکە لێرەدایە کە باس لە خاوەندارێتی و گەڕاندنەوەی وێنە و ناوی کەسێک دەکات، بێئەوەی خۆی لە قەرەی هەق و ناهەقی باجدان بە قەیسەر بدات، هەر لەبەرئەوەشە لێرەدا نە قەیسەر ئامادەیی هەیە نە یەزدان… بە بارێکی تریشدا، هەم قەیسەر ئامادەیە و هەم یەزدان… چونکە دەڵێت ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنەوە بە قەیسەر و هەروەها لەبەرئەوەی دەڵێت ئەوەی هی یەزدانە بیدەنەوە بە یەزدان، بەوەش یەزدان بە هەموو ئامادەبوونێکی خۆیەوە ئامادەیە و تەنانەت لە وێناکردنێکی زەینی پوختیشەوە دەگۆڕێت بۆ کاراکتەرێکی چالاکی نێو ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤیش. ڕەنگە کەسێک بڵێت ئاخر چۆن دەکرێت وێنەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ قەیسەر بێئەوەی دینارەکەش نەدەنەوە بەقەیسەر؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە: ئەگەر مەسیح مەبەستی ئەوەبووبێت هەموو دینارەکانی ئەوکاتە بگێڕنەوە بۆ قەیسەر، ئەوا مەسیح لە قەیسەر، قەیسەرتر دەبوو، چونکە قەیسەر تەنیا داوای بەشێک لە سامانەکان دەکات وەک باجی داهاتی ساڵانە، بەڵام مەسیح دێت و گیرفانی خەڵک بۆ قەیسەر دادەتەکێنێت.. ئەگەر مەبەستی مەسیح باج و بەهای هەموو دینارەکان بووایە بەگشتی، خۆ ئەو بڕە پارەیەی پاش لێدەرکردنی باجەکەش دەمێنێتەوە، هەر هەمان وێنە و ناویان لەسەرە و ئەگەر مەبەستی ئەوەبووبێت هەموو پارەکان بدەنەوە بە قەیسەر، کەواتە مەسیح دۆڕاوە و لەترسدا هەم خۆی و هەم پەیامەکەیشی بە قەیسەر دۆڕاند..!! بۆیە ئەوەی مەسیح مەبەستییەتی تەنیا وێنەی سەر دینارەکەیە، نەک خودی دینارەکە.
* *** *****
ئەگەر سەرنجێکی گشتی لەو دوو سەرگرووشتەیەی سەرەوە بدەین و وەڵامەکان لە خانەی هەڵوێست وەرگرتندا لێکبدەینەوە، دەبینین هەردوو وەڵامەکە بریتین لە شکستخواردن و شاردنەوەی شکست.. شکستخواردن لە وەڵامدانەوەی ئاشکرا و ڕوون و…. شاردنەوەی شکست لەبەردەم دۆست و دوژمندا، چونکە دوابار وەڵامەکان هەڵهاتنە لە هەڵوێستی ئاییندەی بەرامبەرەکانیان و گواستنەوەی مەسەلەکانە بۆ ناو قاوغی پیرۆزی و ئاین. لە هەمان کاتیشدا دەتوانین دوو ئاڕاستەی جیاوازیان تێدا بدۆزینەوە: ئەوەی مەسیح پیلانێکە لەلایەن نەیارانییەوە بە مەبەستی لەناوبردنی، لەبەرئەوە وەڵامەکەی ڕاکردنە لە مەرگ و لەناوچوون، بەڵام ئەوەی محەمەد هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی دیاردەیەکی تازە و لەمیشەوە هەڵکردنی بەیداغی پەڕجوویی، بەڵام وەک بینیمان بەیداغەکە لەبەردەم وەڵامی سروشتدا دەرفەتی هەڵکردنی نەبوو.
دوابار دەمەوێت ئەم چەند وشەیەی خوارەوە، وەک پاشکۆیەکی پێویست بڵێم. عەلمانیەت و مۆدێرنە ڕێکەوتنێک نییە لەگەڵ ئاییندا بۆ ئەوەی ئایین ببێتە کارێکی کەسی و لە دەستوەردانە کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە مرۆیی و دەوڵەتییەکان دووربکەوێتەوە و کاروباری کۆمەڵگا بۆ خەڵک و دامەزراوە حیزبی و سیاسی و مەدەنییەکانی جێبهێڵێت، واتە قایلکردنی ئایین نییە بەوەی تەنیا ئایین بێت و بەس، بەڵکو ڕاوەستاندن و ناچارکردنی ئایینە، لە ڕێگەی ڕەخنەکردن و خوێندنەوەی بنەماکانییەوە، بەوەی سنوورەکانی خۆی نەبەزێنێت، چونکە ئایین لە توانایدا نییە بەو جیهانبینییە کۆنەوە کۆمەڵگای هاوچەرخ بەڕێوەببات. ئەوەش کە ئێستا دەبینین ئاین لە ئەوروپادا دەسەڵاتی یاسایی و حوکمڕانی و سزادانی نیە، ئەوە ئەنجامی خۆ دوورخستنەوەی ئاین نییە لەو بوارانە، بەڵکو ئەنجامی دۆڕانی ئاینە لەو بوارانەدا لەبەردەم هەڵکشان و بەرەو پێشەوەچوونی زانست و دەستکەوتەکانی و کۆمەڵایەتیبوونەوەی زانست و دەستکەوتەکانی لە هەر جومگەیەک لە جومگەکانی ژیاندا.
بۆیە دەستکردن بە پڕۆسەیەکی دروست لە بواری پەروەردە و فێرکردندا و بڵاوکردنەوە و بەکۆمەڵایەتیکردنی هۆشیاریی زانستی و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و بەرهەمێنان و گۆڕینی کۆمەڵگا لە کۆمەڵگایەکی بێئیشی حەکەیاتخوێنەوە بۆ کۆمەڵگایەکی بەرهەمهێنەری سەرقاڵ بە بەها ژیاری و مرۆڤدۆستییەکانەوە، تاکە زامنکەری کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و مەدەنیی دوور لە هاشوهووشی هەقیقەتە ڕەها ئاینیەکانە و هەر لەوێدا ئاین دەبێتە کارێکی تاکەکەسی و چیدی ناتوانێت دەستوەرداتە ناو کایەکانی ترەوە، بەوەش هەم تاکەکەس و هەم کۆمەڵگا، هەم ئایینداری و هەم بێئایینی لەژێر یەک چەتری ئارامی کۆمەڵایەتیدا ژیان بەسەردەبەن و هەر لەوێدا نە تاڵیبان، نە داعش و هاوشێوەکانیان شوێنێکیان دەستناکەوێت گەرای تێدابخەن.

نووسینی: مام برایم




گورگ و خوێن.. کورتە چیرۆک.. گۆران سەباح

سەرما پۆلەکەی کردبووە موجەمیدە. مامۆستا عەلادینە کزەکەی بۆ خۆی پاوان کردبوو. قوتابییەکان هەستابوونە سەر پێ، پەنجەیان درێژ کردبوو، “مامۆستا، مامۆستا”یان بوو تا وەڵامی پرسیارێک بدەنەوە. بەڵام ئەو بە خەمی خۆی داکەوتبوو، نەیدەزانی ئەو شلە گەرمە چییە بە ڕانیدا دێتە خوارێ.
ڕووی مامۆستا لایەکی تەقەڵ بوو، مرۆڤ لێی دەترسا. چاوی دەگێڕا ئەوانە ببینێتەوە دەستیان هەڵنەبڕیبوو. تەنیا ئەوی بینی. “تۆ، هەستە بزانم لە ١٩٧٤ ئەم شارە جوانەی ئێمە چی بەسەر هات؟”
ئەو هۆشی لە پۆل نەبوو، لە مامۆستا و قوتابییەکانیش. باش دەیزانی میزی بە خۆیدا نەکردووە. برینداریش نەبوو. ئێ باشە ئەو شلە گەرمە چی بوو وا پانتۆڵەکەشی تەڕ کردبوو.
مامۆستا بۆی سێبارە کردەوە. هەدای نەما و هات لەبەر دەمی وەستا. کە برۆیەکانی تێک دەنا و ڕووی کرژ دەکرد، قوتابییەکان زراویان لێی دەڕژا. مامۆستا خەریک بوو بپسێت؛ ئەویش دۆش دامابوو.
ئەوەی تەنیشتی هەنیشکێکی لە تەنگەی سرەواند و هێنایەوە هۆش خۆی. تێگەیشت مامۆستا لەگەڵ ئەویدایە. ڕاڕا و تۆقیو، بەهێواشی هەستا سەر پێ، هەستی کرد گەرمییەکەی ناو لەشی زێتر بووە. بەو سەرمایە سوور هەڵگەڕا. منگەیەکی لێوە هات، “پرسیارەکە چی بوو؟”
مامۆستا پسا.
“لە کوێ بووی، جەناب؟ جا بۆ چایەکیشت بۆ نێنم؟ مادام ئاگات لە دەرس نییە، بۆ دێیت؟”
قوتابییەکان پێکەنین. چەندیان پێ خۆش بوو مامۆستا بە یەکێکدا بتەقێتەوە.
مامۆستا بەوەی تەنیشتی گوت پرسیارەکەی بۆ چاربارە بکاتەوە. قوتابییەکە بە هەستێک بۆی دووبارە کردەوە وەک بڵێی خەڵاتی یەکەمی پێ دەدەن.
ئەو تفی قوت دا، خۆی گورج کردەوە، لەسەرخۆ گوتی، “شارەکەمان بۆردومان کرا، خەڵکێکی زۆر کوژرا…”
ئەوەی دواوە پانتۆڵەکەی بینی. بە ئاماژە بەوانی چواردەوری گوت میزی بە خۆیدا کردووە. خۆیان بە پێکەنین خەنی کرد. چەندە دڵشاد بوون بەو حاڵەتەی هاوپۆلەکەیان.
“گەورەترین و گرینگترین شتت لە بیر چوو.” مامۆستا پێی گوت.
وەڵامەکەی لەسەرڕا دووبارە کردەوە. مامۆستا هەر قایل نەبوو، ڕووی لەوانی تر کرد و پرسی چی لە بیر چووە. پۆلەکە پێکڕا وەڵامیان دایەوە، “مامۆستای مێژوومان تاکە کەس بوو لە بۆردومانەکە ڕزگاری بوو.”
مامۆستاکە مورتاح بوو.
زەنگ لێی نەدابا، ئەو لەوێ دەبوورایەوە. هەرکە مامۆستا چووە دەرەوە، ئەو بە غار چووە توالێت. کە خوێنی بینی، سەری سوڕا، مێشکی سڕ بوو، بەرچاوی تاریک بوو. خەریک بوو بکەوێت، بەس بە هاوکاریی دیوار هاوسەنگی خۆی ڕاگرت. هیچی پێ نەبوو خۆی پاک بکاتەوە. توالێتەکەش بێ لە سوپایەک مێش هیچی تری لێ نەبوو. هێڵنجی هاتێ. خێرا هاتە دەرەوە و تۆزێ ئاوی کرد بە دەموچاوی، پشییەکی خواردەوە. تەماشایەکی گۆڕەپانەکەی کرد، کەس هی ئەوە نەبوو داوای یارمەتی لێ بکات. گارەگاری قوتابیانیش دڵی تەنگتر کرد.
بە نێو قوتابییاندا ڕۆیشت، تا ژووری بەڕێوەبەر نەوەستا. بەڕێوەبەر لەفەیەکی گەسی بەدەستەوە بوو، دەتگوت گورگی کوشتییە. ئەو داوای مۆڵەتی کرد. لەو دەمەش زەنگی وانەی پێنجەم لێی دا. بەڕێوەبەری ورگ زل شیڕاندی بەسەریدا، “بڕۆ ژوورێ، گوێت لە زەنگ نییە.” گەسەکەی تەواو کرد، ڕۆن بە دەست و پلیدا دەهاتە خوارێ. لێستییەوە.
هەموویان چوونە پۆلی خۆیان، ئەو هێشتا هەر لە ژووری بەڕێوەبەر بوو. بەڕێوەبەر نەڕاندییەوە، سمێڵی لەگەڵ لەرییەوە.
“سەرم دەسوڕێت، ناتوانم لە پۆل دانیشم.”
“بەو خوایەی لەسەر سەرمانە، عەیب لە مندا هەبێ، لە تۆدا نییە، جا بڕۆ ژوورێ.”
تەماشایەکی بچمی بەڕێوەبەری کرد، ئاهێکی هەڵکێشا، پاشان بە دڵشکاوی ڕووی وەرگێڕا و ڕۆیشت. بەڕێوەبەر تەماشای پشتەوەی کرد، پەڵەکەی بینی. بانگی کردەوە. “مەچووە پۆل، بڕۆ ماڵەوە.”
خێرا چووە پۆلەکەی، کتێبەکانی هێنا. هاوپۆلەکانی لێیان پرسی بۆ کوێ، هێشتا وانەی زانستیان ماوە. وەڵامی نەدانەوە.
تا هاتە دەرەوە بە بەردەمی چەند پۆلێکدا تێپەڕی. گوێی لە مامۆستای بیرکاری بوو چۆن دەینەڕاند بەسەر قوتابییەک، وێدەچوو ئەرکی نەکردبێت. بینی چۆن مامۆستای ئایین بە دار وەرگەڕاوەتە قوتابییەک بۆ لەبەرنەکردنی سوڕەتێک. بینی دوو قوتابی لەسەر یەک پێ وەستاون لە وانەی عەرەبی، تەواوی پۆلەکەش پێیان پێدەکەنن.
پاسەوانی بەر دەرگە، شەل و لاواز و ڵاڵ، بە زمانی جەستە پێی گوت بۆ کوێ. ئەویش بە ئاماژە تێیگەیاند. دەرگە بچووکەکەی بۆ کردەوە و ئاماژەی بۆ ئاسمان کرد. هەوری هار و ڕەش ئامادە بوو بۆ هێرش.
پێی هەڵێنا بۆ ئەوەی بەر هێرشی هەورەکان نەکەوێت. کەمێک ئەولاتر، وەستا. ئاوڕێکی لە قوتابخانە دایەوە. سەری سووک بوو، هەستی بەباشی کرد. شوورەکەی، پەنجەرەکانی، دەرگە ئاسنە گەورەکەی، دەتگوت سجنە. بیری هاتەوە سەر خوێنەکە. هەرچەندی ‌هێنا و بردی نەیتوانی بڕیار بدات لە ماڵ بە دایکی بڵێ. باوکی هەر هیچ.

سەیری پێڵاوە پلاستیکییەکانی کرد، دوعای کرد نەیکاتە باران، لە قوڕێ قوتار نەدەبوو. مرۆڤی لێ دەرچێ، (با) هەموو شتێکی وەپێش خۆی دەدا. چوار کۆڵانی تر ماڵیان بوو. کۆڵانەکان قوڕ بوون، بێ دار، پڕ مریشک و مراوی، خەنی بووبوون بە جۆگەی بۆگەنیوی بەر دەرگەی ماڵان.
گەنجێکی ڕەشپۆشی ڕیشنی تەسبیح درێژ بەرانبەری دەهات، هەر لە دوورڕا بە چاو هەراسانی کرد. ئەویش سەری لەبەر خۆی ناو و تووند کتێبەکانی گرت. مێشکی تەراتێنی دەکرد لە نێوان سێ شتدا: خوێن، سەرما، گورگێکی ڕەشپۆش. سەری لە سەرما دەردەچوو، بەس خوێن و گورگەکە نا.
لێی نێزیک بووەوە، گورگەکە دەستی کرد بە پلاران. “ئەی عاسمان، چییە ئەو هەموو جوانییە!”
هەر لە منداڵییەوە فێر کرابوو کە گورگی بینی ڕا بکات. ڕاکردن بە هانای هات. گورگەکە تا ڕۆیشت لە لوراندن نەکەوت.
گورگ نەما، ئەوجە هەور دایکرد. لێزمە خاتری کۆڵانەکانی نەگرت. ‌‌هێندەی نەبرد، گۆمی گەورە گەورە دروست بوون. مراوی جەژنیان بوو. باران (با)کەی دامرکاندەوە، بەس دنیای کردە قوڕ. شۆفڵیش دەچەقی، چ جای پێڵاوی پلاستیکی ئەو.
تا ئەژنۆی لە قوڕێدا بوو، دوو کۆڵانیشی مابوو بگاتەوە ماڵ. ناچار لەبەر هەیوانی دوکانی مام عەوڵا وەستا. دڵی وەک تەپە تەپی باران بەسەر هەیوانەکەدا لێی دەدا. مام عەوڵا ژوورێی گەرم داهێنا بوو. بانگی وی کرد. ویستی بچێتە ژوورێ، بەس لە قوڵایی نەستی ئەوەی بیر هاتەوە کە لە منداڵییەوە فێر کرابوو: “نابێ لەگەڵ هیچ کوڕ و پیاوێک بە تەنیا لە شوێنێکدا بن. گورگە و دەتخوا.” نەچوو، هەرچەندە مام عەوڵا ناسیاویش بوو.
دوای چارەگێک، هەور ڕۆژی ئازاد کرد. مام عەوڵا دوو عەلاگەی پێ دا تا لەسەر پێڵاوەکانی لەبەریان بکات. عەلاگەکان کۆڵانێکیش خۆیان نەگرت.
دایکی خەریکی شووشتنی حەوشە بوو. پرسیاربارانی کرد: “ئەو هەموو قوڕە چییە؟ نێیە ژوورێ، لەوێ ڕاوەستە. بۆ وا زوو هاتییەوە؟ بۆ وات لێ هاتووە؟ دەڵێی مراوی.”
بە دایکی گوت نەخۆشە و ناتوانێت چی تر بەپێوە بوەستێت. پێڵاوەکانی داکەند و بەپێخواسی چووە ژوورێ. پێیەکانی سپی سپی، تەزی بوون. لە کەنتۆڕێکی کۆنی دار بێجامەیەک، بلوزێک و مەکسییەکی دەرهێنا. خۆی گۆڕی و جلی ژێرەوەشی خستە نێو عەلاگەیەک و بە دزی دایکییەوە فڕێی دا. ئاوێکیشی کرد بە پانتۆڵەکەی و لە حەوشەی پشتەوە هەڵیخست.
لەبەر دەمی سۆبە پاڵکەوت و پێیەکانیشی بۆ چەند چرکەیە بە شیشی سۆبەکە هەڵپەسێرا. دایکی هاتەوە ژوورێ و جارێکی تر شووشتییەوە بە پرسیاران.
“سەرمامە، نەخۆشم.” لەوە زێتر هیچی نەگوت. دەیویست پێی بڵێ بەس نەیدەزانی چۆن. دایکی هەندێ خواردنی بۆ هێنا. چەند جارێک ویستی قسە بکات، بەس نەیوێرا.
نەیدەزانی بۆ خوێنی لێ دێ و بۆ نایشوەستێ. پشت و سینگ و سەریشی زۆر دێشا. ژانێکی بەسوێ. بیری بۆ ئەوە دەچوو منداڵی لەبەر چووە. لە دڵی خۆیدا دەیگوت، “بزانن منداڵم لەبەر چووە، دەمکوژن.”
هەر لەبەر سۆبەکە، دایکی سەرچەفێکی پێ دادا. هێندەی نەبرد، خەوی لێکەوت. خەونی دیت بەوەی وا دەخنکێت لە نێو دەریایەک خوێن، هەموو خەڵکیش گاڵتەیان پێ دەکرد. لە خەو ڕاپەڕی، لە نێو خوێن و ئارەقەدا دەگەوزا.




سیما و ساڵه‌كان له‌ پێ پیرۆزه‌وه‌.. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

1
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ بیرده‌كاته‌وه‌ و له‌ مه‌ی سووره‌وه‌‌ دێ
سه‌رله‌نوێ سه‌یری بای سه‌رپه‌نجه‌ره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌
له‌ كۆتایی ڕێگا دانیشتووم و سڵاو وه‌رده‌گرمه‌وه‌
چاو‌م ماندوو نییه‌ به‌ زۆربینی


ڕێبواری یه‌كه‌م زێوان
بوون تێیدا له‌ به‌یانیی خۆڵه‌مێشی و مانگی نیوه‌گیان نامێنێته‌وه‌

ڕێبواری دووه‌م ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند سێبه‌ری دیكتاتۆر نه‌یهێشت چیا خه‌ونی شه‌هیدانمان پێ بدات

ڕێبواری سێیه‌م خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه‌ گوڵم له‌ بێئاگایی نه‌چنیوه‌ و نهێنی گه‌شه‌كردنم دره‌وشانده‌وه‌

ڕێبواری چواره‌م شه‌ڕی چل ساڵه‌
نوێژی دڵنیایی خۆی دووگوردی بۆ هه‌ڵبژاردم و ده‌ستی له‌سه‌ر ناوچه‌وانم دانا

ڕێبواری پێنجه‌م مردوویه‌ك ئاگای له‌ هه‌مووانه‌
مانگی هه‌ڵاتوو سواری ئه‌سپى به‌ په‌مۆ شۆردراو بوویمه‌ جێم بهیڵه‌

ڕێبواری شه‌شه‌م سه‌د و یه‌كشه‌وه‌
باڵنده‌یه‌كی تازه‌فڕ چووه‌ ناو دێوجامه‌ ئاسمان دواى ئاسمان بۆنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كرد

ڕێبواری حه‌وته‌م ساڵی سفر
له‌ كاتی كۆنم ڕوانی و گه‌مارۆی شاره‌ نوێیه‌كانم شكاند

ڕێبواری هه‌شته‌م سروودی زه‌وی
جارێك له‌ جاران له‌ ماڵی دره‌ختێك تاسه‌م پشووی دا

ڕێبواری نۆیه‌م حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ بژیم
من و قۆزاخه‌ له‌ بینینێك چاومان ترووكا و بۆنی مۆمی سووتاومان كرد

ڕێبواری ده‌یه‌م دواكه‌وتن له‌ كه‌شتیی نووح
گه‌یشتن ئه‌ستێره‌ی تاریك نه‌كردم و به ‌ته‌نیا ڕام نه‌كرد

ڕێبواری یازده‌یه‌م به‌ها و هه‌ڵه‌ی پێشبینییه‌كان
گه‌رمایی گۆنای چیا مۆن بوو

ڕێبواری دوازده‌یه‌م سه‌ره‌تا وشه‌ بوو
شه‌پۆلی هه‌ڵچوو لێی دام له‌ ژووری سارد و نزم هه‌نگاوم نه‌نا

ڕێبواری سێزده‌یه‌م سه‌رزه‌مینی هه‌موو ناوه‌كان
به‌هێمنی له‌ هه‌موویان دووركه‌وتمه‌وه‌ و ته‌نیاییم له‌ پشت سێبه‌ر نه‌گه‌ڕا

2
ئه‌سپی ناڵ په‌لكه‌زێڕینه‌یی به‌ مانگم گوتووه‌
تاریكی درێژه‌ناكێشێ ده‌ركه‌وه‌
كۆمه‌ڵێك وێنه‌ سێبه‌ری ئه‌ییوبن به‌ دیواری ژووره‌كه‌مه‌وه‌
ئه‌وه‌ی گوتیان ته‌مه‌نی نه‌مریی و حیكمه‌ت بوو
په‌رده‌ی گوێم بووه‌ تۆمار و پێشانگای نایاب
پێ پیرۆز له‌ ڕێی دیداری ڕوخسار ڕووناك‌
له‌ قاپێكی قوڕ میوه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاگرتووه‌
خودایه ‌نهێنی ڕوخسار ئاشكرابكه‌
دڵ خۆی شه‌راب له‌ جام ده‌كا
خومار له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن و له ‌خۆیان ڕووناك ده‌بنه‌وه‌
به‌ به‌رچاوی به‌رچاوته‌نگان له‌ شه‌قامی لۆمه‌ تێده‌په‌ڕن
بۆنی هه‌ویری هه‌ڵاته‌ له‌ داره‌بازه‌م هه‌ڵده‌ستێ
به‌ره‌و شوێنی كوشتن و ده‌ركه‌وتنم هه‌ڵمگرن
له‌ ئێستادا هه‌موو شتێك درێژده‌بێته‌وه‌
دره‌ختیش زوو كه‌وته‌ سێبه‌رگرتن
له‌ شوێنێك وه‌ستاوم ئاگاییم له‌باره‌ی هه‌وره‌وه‌ هه‌یه‌
باڵنده‌ی ناو بای سه‌ر په‌نجه‌ره باڵ و ئاسمانی كه‌وته‌ لام
هاته‌ ناو نابیناكانه‌وه‌
باوه‌شمان تێكوه‌رینا و بیرمان له‌ بینایی و بینین كرده‌وه‌
ئه‌وانه‌ی له‌ شه‌قامی لۆمه‌ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌‌ سه‌یرمان ده‌كه‌ن ‌ ‌
له‌ چاوی چیای به‌كه‌ڵه‌كێوی گه‌رمترن
بینین خۆی بێتاوانه‌ سزای بینینێكی تر نییه

‌تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ولێر




ئەو ژنەی بوو بە ئەستێرە.. شیعری: ستیڤان شەمزینی

بۆ فەریبا قازی لە یەکەم ساڵیادی سەفەرە ئەبەدییەکەیدا*

ژیان چەند دڵڕەقانە
رووی لێ وەرگێڕایت و
مەرگ چەند روو قایمانە
هاتە سەر رێی تەمەنت
من لەوێدا بووم و
دەستم لەسەر دڵم دانابوو،
دەمزانی خۆت بۆ ئەوە ئامادە کردووە
ببیتە ئەستێرە و
لە شەوانی بێ ئۆقرەی تاریکا
نەرمە نیگامان تێبگری
تاکو بە چاوی تەڕەوە سەیری
سیمای سیحراویت بکەین
سەفەرت کەوتە ئەو پایزەی
بە فرمێسکەکانمان پەڵەی دا و
لە ناو گۆڕستانی ژیاندا
ئاگری خەمت بەربوو لە گیانمان
لە زەردەخەنەکەت دەگەڕێین و
لە هیچ جێگەیەک نایدۆزینەوە
لە میهرەبانیت دەگەڕێین و
لەهیچ سەر زەمینێک سۆراغی نییە
لە شۆخ و شەنگیت دەگەڕێین و
لە هیچ شوێنێک جێنەماوە
لە تۆ دەگەڕێین و
بێئاگا لەوەی ئەوەی ون بووە ئێمەین
ئای ئەستێرە ژن
تۆ بە زمانی پەتیی ژیان ئەدوایت
نازانم چۆن تەمومژی مەرگ
تەفسیری کردیت؟
ئای شەنگە ژن
تۆ خەونێکی سەوزی کریستاڵیی بوویت
نازانم چۆن مەرگ
دەستی چووە وردوخاشکردنت؟
ئای کۆترە ژن
خۆ تۆ کانییەکی یاخی نیشتمان بوویت
نازانم چۆن مەرگ
توانی دەست بخاتە بینەقاقاتەوە؟
ئای ئاوە ژن
خۆ تۆ سەرت خستبووە
سەر سەرینی ئومێد
نازانم چۆن مەرگ
گەڵای هیواکانی هەڵوەراندیت؟
ئەمێستا جگە لە زمانی گریان
زمانێکی تر شک نابەم
تاکو وەسفی پێکەنینی پڕ لە مۆسیقات
بۆ خودا بگێڕمەوە
ئەمێستا جگە لە فڵچەی هەنسک
هیچ فڵچەیەکی تر شک نابەم
تاکو پۆرترێتی مۆنالیزاییت بکێشم و
وەک میدالیا بیکەمە ملی گەردوونەوە
جگە لە سەیری ئاسمان،
هیچ سەیرکردنێکی تر شک نابەم
تاکو لەبەر رووناکی ئەستێرەیتا
شیعرێ بۆ هەڵوەرین بنووسمەوە
ئەمێستا جگە لە مارشی غەمگینی،
هیچ مارشێکی تر شک نابەم
تاکو بیکەمە گۆرانی
بۆ ئەو چۆلەکانەی
ئاسمان دڵیان دەشکێنێ
من و تۆ، لە پایزێکی هێمنا
لە هەیوانی غوربەتا پێک ئاشنا بووین
هەر ئەودەمە بوو باخچە
بە دواتدا دەگەڕا و
هەواڵی لە گوڵە رەنگ پەڕیوەکانی
ئەم غەریبستانە ئەپرسیت و
دەیەویست لە مەوسومی وەریندا،
سەوزایی تۆ بینایی رۆشن بکاتەوە
من و تۆ،
لەو تەماشاکردنەدا یەکترمان ناسی
کە رەنگەکانی ژیانم
لە چاوە خومارییەکانی تۆدا دۆزییەوە و
تۆش وەک شازادەیەکی غەمبار
لاوکت بۆ گوڵدانێکی شکاو دەچڕی
هەر ئەو ئێوارەیە بوو
دەریا بە دواتا وێڵ و شەکەت ببوو
چاوی بڕیبووە یەک بە یەکی
کەشتییەکانی خەیاڵ و
پێی خۆش بوو
لەبەردەم جوانیتا بنووشتێتەوە
من و تۆ،
لەژێر سێبەری دارمێوی چاوەڕوانیدا
یەکمان دۆزییەوە و
لێوی هەناریت بۆ قوومێ ئاوی
چەمی نیشتمان
بڵێسەی ئەدا
هەر ئەو عەسرە بوو،
بەفر بە گۆچانی دەستی و
ریشی سپییەوە لێت ئەپاڕایەوە،
دەستی بگریت
بۆ ناو گەرمیانی دڵی خۆت
پیرە درەختی پێکەنین
بۆ تاڵێک لە زەردەخەنەکەت
کڕنووشی دەبرد و
بارانیش تکای ئەکرد
بۆ هەمیشە لە چاوەکانتا خۆش بکاتەوە
من و تۆ،
لە ژێر کەپری چەند جار
رووخاوی دڵدا یەکترمان ناسی
هەر ئەو رۆژە بوو، باڵندەیەکی کۆتکراو
لەژێر عەبای رەشی شەرمەوە هانای هێنا
رۆحی بیماری بە پرشنگی عەشق تیمار بکەیت و
بە چرپەوە پێیوتی ژوانمان لە ئاسمانە
ئەو دەمەی تۆ ئەبیت بە ئەستێرە
ئاگرێکی یاخی خۆی کرد
بە چەمی هێمنی هەستەکانتا و
تاکو دامرکایەوە لەو چەمە
پڕ میهرەبانییەدا مەلەی کرد
ئای پەروانە ژن
تۆ بوویت ئێوارەکانت پڕ کردین
لە هەڵاتن کە لە ئاوابوون تۆقیبووین
بەیانییەکانت پڕ کردین لە گوڵ
کە تەمی جەنگ ئاسمانی گرتبووین
رۆژەکانت پڕ کردین لە گۆرانی
کە لە بەردەم ئەویندا کاس ببووین
شەوانت تەژی کردین
لە چرای دەم بەخەندە
کە تاریکی لووشی دابووین
ئای شۆخە ژن، سەفەرت نەکرد
بۆ ئەو وێستگەیەی چاوەڕوانمان دەکردی
بە تەنها رۆیشتیت
پێچەوانەی ئەو رێگایەی
گوڵچنمان کردبوو لە بەردەمتا
دوورکەوتیتەوە لەو سەر زەمینەی
ویژدانی تۆپیوی مرۆڤ بڕستی لێ بڕیوە
چوویتەوە بۆ باوەشی ئاسمان و
لەوێ بوویت بە گەشترین ئەستێرە

شیعری: ستیڤان شەمزینی
پایزی 2017
خۆرئاوای زەوی

*فەریبا قازی، نەوەی ماڵباتی قازی و خزم و دۆست و ژنە شۆڕشگێڕ و بەرەنگاری رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رۆژی 13-11-2016 بە نەخۆشی سەرەتان لە شاری سیدنی- ئوسترالیا ژیانئاوایی کرد. ئەم شیعرەش لە یەکەمین ساڵڕۆژی ئۆغرکردنیدا لەسەر وەسێتی خۆی نوسراوە.




ژوانێک لە جەنگا.. شیعر/ کاوە عوسمان عومه‌ر

(١)
بڕیارم دا لە ژوانێک لە جەنگا..
سۆراخی وونبونەکانت بکەمەوە..
بۆیە لە سەر کەشتی سپی شەو،
وەک هارمۆنیکای خەمگینی مانگێک..
سۆناتاکانی جوانی وەریوتم،،،
خستوەتە لەپی تەزیومەوە…

(٢)
هەمیشە دیرۆکی ڕۆحسوتانم..
پەرتووکی سۆراخکردنە،،
بۆمانگە مەستەکانی تۆ،،،،

(٣)
دوای جودایی لێوی گوڵ و،،
میهرەبانی پەنجەی هەورینی با،
پەناگەمان…
لە ژوانێک لە جەنگێکی ترا دۆزیەوە،
لە فەنابوونی زەریاشدا،،
هەڵۆیەکی سرکی ..
ئاوێنەی خەیاڵت بووم،
هیچ باکم نەبوو بەو جەستانەی،،
نەخشەی سەر نێوچاوانیان..
کۆدی مەرگی …
نەورەسەکانیان لەسەر کێشرابوو،

(٤)
دارستانم بە پایزێکا بۆ هێناوی،،
هەناو تەزیوو کڕێوەیە،،
وەک دەروازەیەکی فیردەوسیانەش…
لە گڕکانی گەڕانی بێهودەی سەرزەریا،،
لە فەنابوونی کۆتا..
لە ئەشکەنجەی نێوان بوون و نەبوونا ،،
بە گوڵاوی بوونت
خۆم پڕ گەوهەری بەرائەت کردوە..

(٥)
ئەو کاتە لمینەی تۆ بە زویربوونی،،
خونچە شەرابیەکانی..
خاکێکی زەڕکەفت ڕۆشتی،،
لە کۆڵانە بیرچوەکانی چاوەڕوانیشا،،
تەنها چرپە یەکی جێماوتم،،
لە گوێچکە ماسیەکی..
شۆراوی لافاوێکا بەرگوێکەوتەوە،

(٦)
لە شەوێکی ئەنگوستەچاو بە تەم…
لە سەر بەردێک بە باران نوسیم..
ژوانەکەی جەنگت بییر نەچێ،
ئەی کچە سەرابیەکەی..
ئەوسای ڕۆژە پەمەییەکانم..
لە بیرت بێ…
کە بەشنەبا لەگەڵم ئەدوای،،
گیا ئاویەکانی دڵێکی مەستیش..
نێرگزی خوێنینی بۆتئەپشکوت،،
تۆ هەر نەگەیشتییە مەملەکەتی نابڕیارم،
بە چرپە جێماوەکانی کۆچیش..
برینی نێوان چوون و هاتنیشم
بۆت تیمار کرد،،
تۆ هەر تەلسەمی ئەشقی نەمریت ..
نەکردە ملوانکە مرواری….
ئەستێرەبارانم،

(٧)
کە ساڵە بەرگ بەڵەک و خاکیەکان،،
دڵمانی کردە زەرنیخ و بارووت،،
هاتم بۆ ژوانت لە جەنگا،
بڵێسەی چاوەکانم ئێستاش…
هەر درەوشاوەن بە دارستانە سرکەکانت،،
لە بێ چرۆی لێوە پایزیەکەت ،،
بە شەوە مۆرەکانتا هەڵزەنیم ..
هەر ئەو کاتەش بوو..
خۆریش لە سوتانی بێهودەیی خۆی..
پەتی لە سێدارەدانی خۆی هەڵواسیبوو،

(٨)
ڕوخساری تۆ،،
چەند شەکەتە….
لە دیدەنی …
دارە زەڕکەفتەکانی..
شاری ڕۆحپچڕان،
چی مەرگەساتێکیشە…
لە نێو دوکەڵی سیانیدی تەنیاییدا،،،
چاوت بریوەتە،،
ئە و فارگۆنانەی…
تاو تاو..
تارمایەکان لە ئازار دێنێ..

(٩)
سەربازە گومڕاکان، شارێکی
سپی لە خاچدراویان..
لە چاو وونکرد..
تەنها پێڕاگەیشتم،
یاداشتە قەدەغه کراوەکان…
فرمێسکی باخچە …
سزادراوەکانت بنوسمەوە…

(١٠)
ڕەنگە لە زەردەپەڕێکی ترا..
لە دەریاچەی ئەرخەوانی..
تەمەنێکی ترا،،
یەکتر ببینینەوە،
هییچ نەبێت من ئەوکاتە..
نە یاداشتەکانی جەنگم..
لە پریاسەکە بێ،،
نەتۆش باڵە فریشتەئاساکانت،
لە بەرزەخێکی وەک ئێستا..
هەپروون هەپروون بێ..

(١١)
بۆ گەیشتن بۆ ژوانێکت لە جەنگا…
هەنگاو بە هەنگاو،،
شە قامی شارە بەستوەکانم..
بە شەمەندەفەرە سەرابیەکان بەستەوە،،
چەند سرک بووم بە ووشە ماشینیەکانی…
خاکی بێگیانی ڕۆژئاوابوونیش،،
ئەو وڵاتە تەمتومانستانەی …
زۆر دڵرەقانە…
ئێمەی بێ زەریا و بێ نشینگەی…
بە تاوێک تەرزەی بێهودەیی،،
هێدی هێدی ئە توا….نە…..وە.

………………………………………………………………..
وێنەکە تابلۆیەکی نیگارکێشی فەڕەنسی
Claude Monet
“Sena banks in Vetheuil”




ئێرانییە توندڕەوەکان لەسەر “بەهمەن قوبادی” هێرش دەکەنە سەر “ڕاجێر واتێرز”

مەنسور جیهانی

“ڕاجێر واتێرز” موزیکزانی ناوداری جیهان لە لاپەڕەی تایبەتی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیدا “بەهمەن قوبادی” بە هەڤاڵی خۆی وەکوو فیلمسازی گەورەی کورد ناودەبات و ئێرانییە توندڕەوەکانیش بە نووسینی کۆمێنتەکانیان هێرش دەکەنە سەر ئەم گۆرانیبێژ و ژەنیاره بەتوانایه و بە توندی ڕه‌خنەی لێدەگرن.
“ڕاجێر واتێرز” Roger Waters موزیکزانی بەناوبانگی جیهان، هەڵبەستوان، گۆرانیبێژ و ژەنیار بەتوانای بەریتانی و دامەزرێنەری گرووپی موزیکی هەرمانی “پینک فلۆید” Pink Floyd، دوای ئەوە کە ترەیلەری فیلمی سینەمایی “چوار دیوار” لە دەرهێنانی سینه‌ماکاری کورد “بەهمەن قوبادی” لە لاپەڕەی تایبەتی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیدا بڵاوکردەوە و لە وتارێکی کورتدا نووسی: هەڤاڵی من “بەهمەن قوبادی” فیلمسازی گەورەی کورد، فیلمە نوێیەکەی بە ناوی “چوار دیوار” The Four Walls لە فێستیڤاڵی فیلمی “تۆکیۆ” نمایش کرد. من لە کاتی بڵاوبوونەوەی “ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان” لایەنگری بەگوڕوتینی بەهمەن بووم. شانازی دەکەم کە لەگەڵ “چوار دیوار” هاوکاریم کردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی پۆستی “ڕاجێر واتێرز” لە لاپەڕە تایبەتییه‌کانی خۆیدا، ئێرانییە توندڕەوەکان بە نووسینی کۆمێنتەکانیان هێرشیان کردە سەر و بە توندی ڕه‌خنەیان لێگرت. ئەوە دەریدەخات لە دوایین سەردانیدا کە “بەهمەن قوبادی” موزیکزانی ناوداری جیهان “ڕاجێر واتێرز”ی بانگهێشت کرد بۆ هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر، دیارە کە ئەم سینەماکارە کوردە لە دەرەوەی وڵات خۆی بە کورد دەناسێنێت و لە دوایین پۆستی “ڕاجێر واتێرز”یش دەبینین کە لە لاپەڕەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەیەتییەکانی ئینستاگڕام، فەیسبووک و توویتێر، لە “بەهمەن قوبادی” وەکوو فیلمسازی گەورەی کورد ناودەبات و لە تەنیشتیدا هیچ وشەیەکی ئێرانی نانووسێت و ئەوە دەریدەخات کە قوبادی لەسەر کوردبوونی خۆی چەندە هەستیارە و پێداگریی لەسەر دەکات.
فیلمی سینەمایی “چوار دیوار” لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” و لە بەرهەمهێنانی “ڕاجێر واتێرز” موزیکزانی ناوداری جیهان بەرهەمی وڵاتی بەریتانیا لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە ڕۆژی سێشەمە 2ی نۆڤەمبەری 2021 لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تۆکیۆ” Tokyo لە وڵاتی ژاپۆن چووە سەر پەردەی سینەما و لە لایەن بینەران، ڕه‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌ماییه‌‌وە پێشوازییه‌کی بێوێنەی لێکرا.
بۆ زانیاری زیاتر:

https://rockcelebrities.net/roger-waters-shares-the-trailer-of-the-new-film-he-produced