بەختەوەری و ڕوانیینەکانی چێژ وخۆشی… شرۆڤەی: دڵشاد کاوانی

لێکدانەوەی فەلسەفی لە ڕەهەندە جیاکانی دا

سەرەتا:.
بەختەوەری و چێژ و خۆشی، سێ چەمکی جودان، لە ڕەهندەکانی فەلسەفە و فەلسەفەکاری دا، مژارێکی گەرمی دەمی فەیلەسووفان بووە و گەلێ فەیلەسووف و ڕێباز و قۆناغی جیایی بڕیوە، تێگەیشتن و بۆچوونی زۆری لە بارەیەو خراونەتە ڕوو، چێژ و خۆشی وەک دوو لقی دارێکی بەختەوەری سەیرکراوە، لە زۆربار دا وەک بەری جیای دەروون و سایکۆلۆژیای مرۆڤ دەردەکەون و لەیەک هەڵاوێرد دەبن، هەندێک جاریش وەک ئاوی سێ ڕووبار لەیەک جیا دەبنەوە هەم دیسان دەڕژێنە نێو دەریایەک ئەویش بەختەوەرییە.

بەختەوەری چییە؟

جیهانی ئێمە پڕە لە چەندین فۆرم و ماددە و جۆری چەمکی ڕۆحی، یەکێک لەوانە بەختەوەرییە، دۆخێکی ناوەکییە، کە ئاستی چڕی جیاوازی هەیە: خۆشی و بەختەوەری. ئەو ڕەزامەندییەی مرۆڤ ئەزموونی دەکات بێدەنگ و ئارامە. خۆشی، دەشێت هەندێک جار وەک زریانێکی بەهێز دەرکەوێت، یان لە هەناوی ناخۆشییەکان لە دایک ببێت. گەلێ جاران چەرمەسەری ڕووپۆشکردنی بەختەوەرییە.

جەوهەری بەختەوەری:.

هەموو کەسێک – چێژی خودی هەیە، خەون و ئارەزوو و ئەخلاقی مرۆڤەکان ئەوەندە جیاوازن کە جەوهەری بەختەوەری بۆ هەر تاکێک جیاوازە، هەندێک جار تەواو پێچەوانەی خۆشبەختی ئەوانی ترە. کەواتە، بازدانی کەسێک لە پردێکەوە یان یاری سێڕج و شتە محاڵەکان دەتوانێت ببێتە هۆی جەنجاڵی هەستەکان، خۆشحاڵی بەردەوامی ئەوانی دیکە – ترسان لە ترس و تێپەڕاندنی ترس، بە بوێریەوە سەرلێشێواوی لە ئەرکێکی مەترسیداردا دەبیننەوە کە ڕێگەت پێدەدات هێزی کارەکتەری خۆت پیشانی کەسانی تر بدەیت، لە دۆخێکی جددی وادا ناتوانیت شتێکی خراپتر لە خەیاڵتدا بێت.

جەوهەری بەختەوەری لە تێڕوانینێکی بەرپرسیارانەدا بۆ ژیانی ئەوانی تر، گرنگترین شت بۆ ئەوان کاراییه.
هەروەتر چالاکی کۆمەڵایەتیی، تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ کۆمەڵگایە. بەڵام زۆر کەس هەن بەدوای ساتێکی چێژدا دەگەڕێن لە گۆشەگیرکردنی خۆیان، بە تەنیا، بۆ نموونە
زۆربەی ژنان هەستێکی هاوبەشی بەختەوەرییان هەیە، “ژن”، کە بە دروستکردنی ماڵ و خێزانێکی تەواو و منداڵی تەندروست و ئاسوودەیی کۆتایی دێت. به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا ده‌توانین تێبینی ئه‌وه‌ بکرێت که‌ ژن- هونه‌ر و فێمینیست و خانم- کۆرپه‌ منداڵیان نییه‌ و له‌ غیابی ئه‌واندا چێژی خۆیان به‌ده‌ست ناهێنن. چێژێکی گەورە دەتوانێت بەبێ خواردن یان خواردنەوە، شتە گرانبەهاکان یان فێڵەکان، دەست لێدانی خۆش یان ئازار ڕووبدات. هاندەریێکی دیکە هەیە کە بەدەر لە ئەزموونی جووڵەی چێژە جەستەییەکان بکات، خۆشی نەخۆشی – هەستەکان لە جەستەدا بە تەواوی ئامادە نین. وەک ئامانج درووست دەبێت.

ڕوانگەی فەلسەفی بۆ بەختەوەری:٫

بیرکردنەوە لە خۆشبەختی شتێکی نوێ نییە. گەڕان بەدوای مانا و بەختەوەری هەمیشەیی لە ژیاندا دەمێکە ئازاری مرۆڤایەتی داوە، پەیوەندییە نا وجوودییەکانی واتای بەختەوەری لەدەست نادات، بەڵکوو گۆڕانکاری فۆرمی لە نێو بەختەوەری دا دەکات. فەیلەسوفە دێرینەکان، مانای ئەم هەستەیان بەسەر دوو ئاڕاستەدا دابەش کرد: هێدۆنیستی و ئیدیۆمی.
سەرەتا وەک چێژی چێژە ساتەوەختەکان، چێژە ناسکەکان بیری لێدەکرایەوە و وەک ئامانجی ژیان و ئامانجی هەڵسوکەوتی مرۆڤ دەیانبینی.
دووەمیان جەوهەری بەختەوەری ئەوەیە کە زۆر گرنگە لە هەر دەستکەوتێکی خوازراودا و لە دەرەوە دەستکەوتێکی ئەرێنی هەبێت.

مرۆڤ تەنیا دەتوانێت خەیاڵ بکات کە چۆن لە ئاراستەیەکی کۆندا هەندێک لە شوێنکەوتووانی ئەم چیینە خۆیان بە چێژە جەستەییەکانەوە سەرقاڵ دەکرد، هەندێکی تر چێژ لە بەردەوامبوون دەبینن، هەندێکی تر بەردەوامی و گەڕان، لە کاردا و بەختەوەرییەکانیان دەبینن لەگەڵ سەرکەوتنیان لە کار و زانستدا، و چۆن خەڵک هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن . ئەم ئاراستە پێچەوانەیانە لە ماوەی سەدەکانی ڕابردوودا، تا ئێستا تازەیی خۆیان لەدەست نەداوە. ئەمڕۆ تێبینی ئەوە دەکەین کە چۆن ناکۆکی نێوان لایەنگرانی دوو بۆچوونی سەرتا سەبارەت بە بەختەوەری. هەندێک جار تەنانەت لەم دابەشکارییە، زات، خودییەتی کەسیش دەگرێتەوە.

دەبینین سەرەتای هاتنی سەردەمێکی نوێ، لەقۆناغی ئایینی مەسیحی، بە سەرهەڵدانی تێگەیشتنێکی نوێ و ئینجیلی لە سەرچاوەی بەختەوەریدا دیار بوو. پێشمەرجی بنەڕەتی ئەوەیە کە “عەشق بەختەوەرییە”. تەنها خۆبەزلزانین، بەخراپی لەسەر مرۆڤ کەوتووە، خۆشییەکی ڕاستەقینەی مەسیحییە لە قبوڵکردنی خۆشەویستی قوربانیدانە بۆ ئازیزان. بە جۆرێکی دیکە لە ئاینی ئیسلام بە ناوی مرابت یان مجاهد، گەیشتنە بەپلەی باڵا و شەهادەت، ئەمەش دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە بە دڵسۆزیەوە قوربانی دەدات، بە خۆشەویستییەوە ئەو خۆشەویستییەی دەبات کە بۆ خۆی و هەموو هەوڵێک دەدات. لە حاڵەتەکانی تردا بەپێی ئەم فەلسەفەیە بەختەوەری مەحاڵە یان هەڵەیە.

خۆشەویستی بەختەوەرییە:.

دەرمانی بەختەوەری فەلسەفەی پزیشکی و زانستێکی دیاریکراوی بەرگەنەگرتنە. جەوهەری بەختەوەری، بە بڕوای پسپۆڕانی پزیشکی، بوونی و کاریگەریی هەندێک هۆرمۆنی تایبەتە لە جەستەی مرۆڤدا وەک سیرۆتۆنین و ئەندۆرفین و دۆپامین. ئەم هۆرمۆنانە بە شێوازی جیاواز کاریگەرییان لەسەر هەر کەسێک هەیە و هەستی جیاواز دروست دەکات.

کەواتە بۆ نموونە ئەندۆرفینەکان واز لە هاوار ناهێنن، ترس و ماندوێتی بڵاو نابنەوە. هەروەها سیرۆتۆنین مەزاجێکی باش دەبەخشێت، بەڵام چالاکی جەستەیی زیاد دەکات، بۆ ئەوەی چێژی لێ وەربگرێت و ئارەزووی زیاد بکات. کارکردنی دۆپامین هان دەدات. ئەوەی پێی دەوترێت هۆڕمۆنی چێژ دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تووشی ناڕەحەتی و کەمخەوی و لەدەستدانی وزە و باری دەروونی خراپ بێت.

بە ئامانجی دەروونناسی زانستی:.

دەروونناسی زانستی هۆکاری تر لە سەرچاوەی بەختەوەریدا دەبینێت. ئەوە بە خۆشحاڵی بە هاوئاهەنگی نێوان چوار کایەی ژیانی مرۆڤ، تەندروستی، خێزان، کار و ئارامی دەروونی ناودەبات، کە ئەمەش ڕەزامەندی تەواوەتی کەسییە. ئەگەر مرۆڤ هاوسەنگی لە نێوان ئەم چوار لایەنەی ژیاندا هەبێت، ئەوا بە بڕوای پسپۆڕانی دەروونناس، بەختەوەری ئەزموون دەکات.

تەنها چێژێک:.

با ئەنجامەکان لەوە کورت بکەینەوە کەواتە بەڕاستی چی ڕوودەدات؟ جەوهەری بەختەوەری چییە؟ پێدەچێت لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت. تۆ بە سەلامەتی لەگەڵ هەموو مرۆڤەکانی تر، کەسانی پیشەیی و فەیلەسوف، کارمەندانی پزیشکی و دەروونناس، فەیلەسوفەکانی جیهانی کۆن و پسپۆڕانی جیهانی مۆدێرن کە هەموو خۆشییەکیان لە فرەچەشنی و دژایەتی و فرەچەشنی و دەرکەوتندا بەختەوەری لەوە دایە کە خۆت خۆشدەوێت، هاوڕایت. گرنگترین شت ئەوەیە کە خۆشبەختی لە هەموو شوێنێک هەیە، ئەمەش لە لەدایکبوونەوە تا مردن لەگەڵ خۆی دەمانباتە ناو بیرکردنەوە لە بەختەوەریی.

شرۆڤەی: دڵشاد کاوانی




دەسەڵاتێکی شەقوەشێن… گۆران هەڵەبجەیی

لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵاتدا دامودەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەزۆرترین حاڵەتدا نوێنەرایەتی جۆری ئەو دەسەڵاتە دەکەن کە وڵات بەڕێوەدەبات،دەتوانین بڵێین ئاوێنەی جۆری ئەقڵیەت و بیرکردنەوەو ڕەفتاری حیزبە حکومڕانەکانن.
گەر دەسەڵاتێک خاوەن بەرنامە و پلان و خەمخۆری خەڵک بێت و ئەولەویەتی کارەکانی خۆشگوزەرانی و پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتیان بێت،کەواتە گەرەکە و سرووشتیە کە سەرجەم پێکهاتەکان ،ئەوانەی نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکەن لەسەر هەمان ڕیتم بڕۆن و بەهەمان نەفەس کاربکەن.
لەدەمی دەسەڵاتی نازیەکاندا لە ئەڵمانیا سوپا،پۆلیس، ئاسایش{گستاپۆ} ، مەلیشیای حیزبی،ڕێکخراوەکانی لاوانی نازی و سەرجەم هێزەچەکدارەکانی وڵات ،تەنانەت فەرمانگە میریەکانیش،ڕەفتاروکرداریان ڕەنگدانەوەی سیاسەتی باوی نازیەکان بوو.ئەندامانی ئەو هێزانە بەدڕندەیی و سادیەت ناسرابوون ،کووشتنی مرۆڤ لە کنیان لە کووشتنی چۆلەکە ئاسانتر بوو،ئیهانە و ئەشکەنجەدان و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤەکان لەلایان کارێکی ڕۆتین بوو، بەجۆرێک لەگەڵ ئەو جۆرەکارە نامرۆڤانە ڕاهاتبوون، لەزەتیان لێ دەبینی و خەنی دەبوون پێی. ئەم جۆرە پەروەردەیە بەبەرنامە کرابوو ،ویست و
لەماوەی دەسەڵاتی جووت حیزبدا لەلایەن پیاوانی ئەو دەزگایانەوە بەردەوام سوکایەتی، تێهەڵدان، ئازاردان ،گرتن و زۆر کاری نابەجێ و نایاسایی بەرامبەر بە هاوڵاتیان کراوەو دەکرێت ،دەمێکیش لەسەر ئەم تێهەڵدان و کەرامەت شکاندنانە دەبێتە هەرا ،بەرپرسێکی ئەو دەزگایە یا کەسێکی سەرووتر زۆر بێباکانە دەڵێت ،ئەو کارە فەردی بووەو ئێمە ڕێز لەیاسادەگرین و بکەران سزادەدەین،وەک ئەوەی یەکەمجاربێت کاری واڕوویدابێت. هەر زۆری پێناچێت هەمان شت لە شوێنێکی دیکەو بەرامبەر بە کۆمەڵە کەسانێکی دیکە دووبارە دەبێتەوە .کێشەکە لەوەدا ئەم ئەفسەرو پۆلیسانە بەو ئەرکە هەڵناسن کە دەبێ پێی هەڵسن ،بەڵکو ئەوان پاراستنی حیزب و دەسەڵات بەئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن ،بەوەی دووشەق زیاتر بوەشێنن ئافەرینێک و پلەبەرزکردنەوەیەک وەردەگرن.
ئاخر گەر کارمەندانی دەزگایەکی گرنگی وەک پۆلیس کە بەرکەوتنی ڕۆژانەیان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە ،گەر ئەمانە لە ژیانی کارکردنیاندا خولێکیان بۆ نەکرابێتەوە، ئامۆژگاری و ڕێنمایی نەکرابن دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەی جوان و مەدەنیانە لەگەڵ هاوڵاتیاندا،یاخود باسی ئەزموونی مامەڵەی شارستانیانەی پۆلیسی وڵاتە پێشکەوتووەکانیان بۆ نەکرابێت ،کەواتە هەر چاوەڕێی شەقوەشاندن و شکاندنی کەرامەتی خەڵکیان لێدەکرێت. ڕاستیەکیش هەیە کە دەبێ بیزانین ،ئەویش ئەوەیە کە جووت حیزب پێویستیان بەم جۆرە بەڵتەجی و شەق وەشێنانە هەیە ،هەر ئەمانەن بە شەق و بۆکس و تووندووتیژی کۆڵەکەکانی دەسەڵاتیان ڕاگرتوە. ئەمانە بەوەفاترین خزمەتکاری دەسەڵاتن ، ئاوێنەی سرووشتی دەسەڵاتن،دەسەڵات خۆی مرۆڤ کوژە ،نادادپەروەرە ،نادیموکراتە،گەندەڵە سەرکووتکەرە،ئێ خۆ ناکرێت ڕێبازی دەسەڵاتێک بەوجۆرەبێت و چەکدارەکانی بەجۆرێکی تربێت .
وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ئەوانە لە دوای وەشاندنی هەر شەقێکدا مووچەو پلەیان بەرزدەکرێتەوە،جا گەر هەندێک لە بەرپرسە پەیوەندیدارەکان باسی ڕاگرتن یا لەکاردەرکردن یا دادگایی و زیندانی کردنی ئەوکەسانەیان کرد ، هەرگیز بڕوایان پێ مەکەن ،ئەوە تەنها بۆ گێلکردنی خەڵکە و هیچی تر. قوباد تالەبانی چەند لە بەڵێنەکەی بردەسەر بە سزادان و زیندانی کردنی ڕائید دلێری {نەخوێنەوار }،ئەو ڕائیدەی لە سلیمانی شەقی لەدەمی خوێندکارێک دا ،یاخود شەقوەشێنەکەی هەولێر و بکوژانی خۆپیشاندانەکان چەندوچۆن سزادران ،هەر هێندەش بەڵێنی سزادانی ئەو شەقوەشێنانەی دادگای سلیمانیش جێبەجێ دەکرێت.
نە بڕوا بە بەڵێنەکانی پەرپرسانی ئیداری بکەن ، نە بەسەردانی بەرپرسانی حیزبی بۆلای شەقتێهەڵدراوان.دڵنیابن ئەوان شەقوەشێنێکی بەڵتەجی کە پەروەردەی خۆیانە و تاسەر ئێسقان دڵسۆزو گوێڕایەڵیانە ،هەرگیز سزانادەن لەبەرخاتری هاوڵاتیەک.
نیوەی تەمەنم لە ئەوروپا بەسەربردوە زۆر جار لە نزیکەوە ئاگاداری مامەڵەی پۆلیسم لەگەڵ خەڵکدا، هێندە بەئەدەب و شارستانیەوە ڕەفتاردەکەن مرۆڤ شەرمەزاردەکەن.تەنها لە حاڵەتی {داکۆکی لەخود}دا بۆیان هەیە هێز بەکار بهێنن دەنا بە پێچەوانەوە گەر سەلمێندرا پۆلیسێک بێ هۆ زەبری بەکار هێناوە ئەوە سزادەدرێت و ڕاگەیاندنەکانیش دەیکەنە هەرا.
بەڕای من تا ئەم دوو حیزبە بەمجۆرەی ئێستا بەردەوامبن ،بەوەی تەنها لە خەمی خۆیاندابن و هاوڵاتیش لەکنیان بێ بەهاو کۆیلەبێت ،ئیدی بەهیچ جۆرێک چاوەڕێی ڕەفتاری جوان و شارستانی لە کەسانی سەربە دامەزراوە میریەکانیش مەکەن، دڵنیابن ئەوانە هەر وەک خۆیان دەمێننەوە و بەردەوام دەست و شەقیان کراوەدەبێت.
دڵنیام لە نێو ئەو دامەزراوانەدا کەسانی پاک و دڵسۆزهەن کە دەسەڵات نەیتوانیوە مەعدەنیان بگۆڕێت،بەڵام بەداخەوە کەمینەن و ڕۆڵیێکی ئەوتۆیان نیە و ڕێگەشیان پێ نادرێت ڕۆڵیان هەبێت،دەلیلیشم ئەوەیە ئایا لە نێو ئەو پۆلیسانەی نێو بینای دادگادا بەویژدانێکیان تێدا نەبوو ڕێگری لەو شەقوەشێنە بکات؟




چیرۆک شەقامە بازنەییەکان -11-… رەسوڵ بەختیار

بیرکردنەوە لەشەقامە بازنەییەکان، وەک ئەوە وایە بیر لەگەورەترین شاری دونیا بکەیتەوە، هەموو بازنەکانی دونیایەک خۆشی و ناخۆشی و خەم و پەژارەوە و جوانی و ئەوین و دڵداری و سەرکەوتن و شکست و بەرەو لووتکە دەنوێنێ، بەشێوەیەک ئەو شەقامانە هەموو شتێک لەخۆ دەگرێ، بێ ئەوەی رۆژێک لەرۆژان دڵی غەریبەکیان شکاند بێ، ئەو غەریبانەی روو لەشەقامە بازنەییەکان دەکەن، بەشێکیان دوای ئەوەی دەوڵەمەند دەبن، نکۆڵی لەچاکەکارییەکان دەکەن، بەکورتی سپڵە دەردەچن، لەئێش و کارەکانیان هیچ کاتێک خەڵکی شەقامە بازنەییەکان بەشدار پێ نەکرد، نەوەک رۆژێک بێ یەکێک لەو لەو لاوە باسی رابردووی بکات، لەوە دەترسن رۆژێک لەرۆژان ئەو کاتانەی بیر بێتەوە، کە پەنای دەبردە بەر خەڵکی ئەو شەقامانە، کەچی ئێستا دەوڵەمەند بووە خۆی بەمیری زەمانە دەزانێ، بەشێکی دیکەی بەپێچەوانە بوون هەردەم هیچ شتێکی شەقامە بازنەییەکان لەیاد ناکات، بەردەوام بەشانازییەوە دوێنێ و ئەمڕۆ بەیەکەوە گرێ دەدا.
هیج کاتێک شەقامە بازنەییەکان هیچ شتێکی بەچاوی هیچ غەریبێک نەداوەتەوە، نەوەک خۆی بەبچووک بزانێ ، کەچی بەکەسێکی خویان دەزانی، چونکە ئەو بازنانە هەردەم جێگەی هەمووان دەبێتەوە، بۆیە پێدەگوترێ شار دەبێ هەمووان لەخۆ بگرێ، کاسبکارێکی هیندی و بەنگالی و عەرەب و بیانییەکانی دیکە لەخۆی دەگرل، شەقامە بازنەییەکان هەردەم خۆی بەمەڵبەندی گەورەیی هەرێم و دڤەرەکان زانیووە، بۆیە جێگەی هەمووان دەبێتەوە.
هەندێک کارەسات هەیە قەد لەیادی تاکەکانی شەقامە بازنەییەکان ناچێتەوە،
لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم وڵاتەکەمان تووشی گەورەترین کارەسات بۆوە، رژێمی ئەو کات بۆ قەڵاچۆکردنی تاکەکانی ئەم کۆمەڵگەیە هەڵمەت و هێرشێکی ناڕەوای خستە سەر هەموو بارنەکانی ئەو وڵاتە و ناوی نا ئەنفال، لەتەلەفزێۆن بەشێکی نیشان دەدا گوایە ئەوانە دەستیان لەگەڵ دوژمندا گرێداوە، جگە لەوەی سەدان کەسی بێ سەر و شوێن کرد، دەیان هەزاڕ خانەوادەشی ئاوارەی دوا بازنەی شەقامە بازنەییەکان کرد،
بەهەمان شێوە زۆرێک لەپیاوانی رژێم زوربەیان خەڵکی بازنەکان نەبوون، بۆیە زۆر بەڵ رەقی دژ بەخەڵکی بازنەکان بوون، چونکە تاکەکانی شەقامە بازنەییەکان هاوکاری ئاواره و بێدەرەتان و گوند سووتاوەکان دەکرد، بەهەموو ئامرازێکی گەیاندن هاوکاریان پێشکەش دەکرد، ئەوکات خەڵکی شەقامە بازنەییەکان هەموو خەمیان ئەوەبوو چۆن بتوانن خۆیان لەسەگەکانی رژێم بپارێزن، رژێمێک بەهۆی جاش و مەفرزە خاسە و ئەمنە خۆفرۆشەکانی راوی خەڵکیان دەنا، گەنجەکان ئەوانەی کەمێک هەست و جۆش و خرۆشیان هەبوو، بۆ جوانی وڵات، بەهەند وەرگرتنی ئەو جوانی و خاکە پیرۆزە، هەبوو لەتەک لایەنەکان دەستی هەبوو، گەلێکجار لەگەڕەکە دوورەکانی بازنەکان لەسەر دیوارەکان دورشمیان دژ بەرژێم دەنووسی، هەرچۆنێک بێ با کەمێک دوور بکەوینەوە لەو کەشە باس لەم دواییە بکەین، ئێستا سەگ لەنێو هەموو بازنەکان زۆر بووە، لەبەر برسییەتی زۆرجار دەیانەوێ پەلاماری خەڵک بدەن.
لێتان ناشارمەوە، لەسەگ و حەپە حەپەکەی زۆر دەترسم، کاتێک سەگ لەسەر رێگەم بێ بەهەر شێوەیەک خۆم لاددەم، زۆرجاریش هەیە تووش دەبم سەگەکان چەند مەترێک لێم دوورن ئازایەتێ من نەبووە خۆیان لێ لاداوم، بەڵکو رێبوارێکی دیکە زۆر شارەزایانە لەخۆی دووڕخستۆتەوە، رێبوارەکە وەک ئەوەی بزانێ دەترسم، پێیدەگوتم:نابێ بترسیت ، هەرچەند رابکەیت ئەو هەر بەدواتەوەیە، بۆیە نابێ بترسیت.
بیرمە سەردمێک لەرۆژنامەیەک کارم دەکرد بارەگای رۆژنامەکەمان نزیک بازاڕ بوو، شەو نیوە شەو دیزاینی لاپەڕەکانی رۆژنامە تەواو بوو، دوایی حواحافیزی هاوکارانم ملی رێگەم گرت هاتمە ناو بازاڕ، بەڵکو تەکسییەکم دەستکەوێ بۆ ماڵەوە، هەتا نزیک بانکی رافدێن هاتم…گوێم لە حەپەی سەگ بوو ترسێک کەوتە دڵم، بەڵام هەر بەردەوام بووم لەرۆیشتن، دووسەد مەترێک هەنگاوم نا لەناکاو سێ سەگ دەوریان دام، لەترسا رامکرد دووجار بەر بوومەوە هەردوو چۆکم بریندار بوو، هەستم بەوەکرد خوێنی لێدێتە خوارێ…شەکەت بووم و راوەستام سەگەکان هەندێک پێم حەپین دواتر وازیان هێنا…لەم کاتەدا لەدوورەوە تەکسییەک هات دەیزانی هەترەشم چووە و زۆر لەو سەگانە دەترسم …گەیشتە لام ،گوتی: سواربە با رزگارت بکەم، دوایی سواربوونی تەکسییەکە…شوفێرەکە قسەی وای نەکرد…تەنیا داوای ناونیشانی ماڵەوەی لێکردم…چەند رۆژێک دواتر برینی چۆکەکانم هەر ساڕێژ نەبوون…بەڵام بڕیارمدا چیتر لەسەگ نەترسم…..ماوەیەکی دوور و درێژ تووشی سەگ و حەپە حەپی نەبوومەوە، کەچی لە چیرۆک و رۆمان، بابەتەکان و لەزۆر شوێن باس و بابەتی سەگ بەرچاوم دەکەوت وەک سەگی هار و سەگی پیس و سەگی بەوەفا و سەگی برسی، هەموو ئەمانەش بەپێی کلتووری گەلان باس دەکرا، هەردەم دەمویست شتێک بدۆزمەوە تا سەگەکان تاوانبار نەکەم، بەڵکو تەنیا ترسەکەم هۆیەکە، چەند ساڵێکێ پێچوو ماڵمان بۆ گەڕەکێکێ دوور لەسەنتەری شار باریکرد، گەڕەکە نوێیەکەمان لەگەڵ ئەوەی لە خانووی گەورە و فراوان پێکهاتبوو، بەڵام دەوروبەری چۆلەوانی بوو…یەکەم شەو گوێم لەحەپەی سەدان سەگ بوو، بەڵام ئەمجارە نەترسام و لەدڵی خۆمدا گوتم: دەبێ ئەو سەگانەی دێنە سەر رێم، بکەمە هاوڕێ …تا پێم بکرێ خواردنیان بۆ پەیدا بکەم….بەیانی کاتێک بۆ سەر کار رۆیشتم دووبارە حەپەحەپی سەگ دەستی پێکردەوە تا گەیشتمە نزیک جادەی سەرەکی و سواری پاس بووم نزیکەی دە سەگ بەدوامەوە بوون ….نەترسام و نەشلەژام بۆیە ژمارەی سەگەکان تا دەهات کەمتر دەبوون، کاتێک ئاوڕم دایەوە تەنیا دوو سەگ مابوون، تەماشم کردن لەچاوانیان دیار بوو برسییانە….دوای گەڕانەوەم لەکار نزیک گەڕەکەمان بوومەوە..بینیم سەگەکان لەو چۆڵوانییە پاڵ کەوتبوون…چەند جارێک حەپەحەپیان کرد، وەک ئەوەی بەسەگەکانیتر بڵێن: گەڕایەوە …..ئەم دیمەنە رۆژانە دووبارە دەبۆوە… زۆرێک لەشەوەکانیش کاتێک بەتەنیا دەگەڕامەوە هەر لەدوام بوون، وەک ئەوەی بیانەوەی بەسەلامەتی بمگەیەننە ماڵەوە، هەتا نریک دەرگا دەهاتن و دواتر پەرتەیان لێدەکرد.لەم ماوەیە کێشەیەکم تووشبوو و چارەسەرکردنی کەمێک ئەستەم بوو، کێشەکەشم لەلای کەس باس نەدەکرد، زۆرجار بەخەمباری ملی رێگەم دەگرت، هەستیشم بەوە دەکرد، سەگەکان دەزانن کێشەیەکم هەیە، دواجار بڕیارمدا کێشەکە بەو جۆرەی خۆم دەمەوێ چارەسەری بکەم، ئەمجارەیان هەستم بەوەکرد، سەگەکان لەدەورم دەسۆڕانەوە تا هەر نەبێ ئاماژەیەک بدەن، کە بڕیارەکەم دروستە، دوای ئەوەی بڕیارمدا کاتێک شەو، کە هاتمەوە ئەمجارەیان سەگەکانی ئەو چۆلەوانییە هەموویان دەستییان بەحەپ حەپکرد، لەلای خۆم وام لێکدایەوە سەگەکان خۆشحاڵن بەو بڕیارە.
شەوانی ساڵانی هەشتای سەدەی بیستەم زۆر جیاوازە، لەگەڵ شەوانی ساڵانێ دوو هەزار و هەژدە و نۆزدە و بیست و بیست و یەک و بیست و دووی سەدەی بیست و یەک، شەوانی پێشتر هەر زوو، کە ئێوارە دادەهات هەموو خەڵکی بازنەکان بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشتن، ئەو کات تەنیا لەبازنەی دووەم چەند چایخانەیەک هەبوو، بەڵام تەنیا ئەو کەسانەی لێبوو شەڕانی بوون، زۆربەی تاکەکان لەو سەردەمە خۆیان لەشەڕ و لاشەڕ لادەدا، گەنجەکانی ئەو سەردەمە لەوە دەترسان، لەلایەن کەسێکەوە تۆمەتێکیان بۆ داڕێژن، بۆ ئەو شەقامەی لەئێستادا بیست و چوار کاتژمێر جمەی دێ، ئەو کات لەشەواندا تەنیا تا دەوری کاتژمێر دەی شەو گەنجەکان دەچوونە ئەو چایخانانە، زۆر جار شەوان گەنجەکان لەنێوان یەکتردا بەشەڕ دەهاتن بەتایبەتی ئەو گەنجانەی شەوان لەباڕەکان دەگەڕانەوە، زۆربەیان چەقۆیان پێ بوو، ئەو کات جۆرە چەقۆیەک باو پێیان دەگوت چەقۆی بەحەلقە، زۆر بەکارامەیی دەیان توانی بیکەنەوە و رایبووەشێنن، گەلێکجار خەڵکی بێتاوانیش لەو بەینەدا برینداز دەبوون.
هەروەها لەو ساڵانەدا کەسانێک هەبوون پێیان دەگوتن “شەقاوە”، بەپێچەوانەی هەموو شەقاوەکانی شارەکانی دیکە، شەقاوەکانی ئەم بازنەیە هیچ ئازایەتییەکیان پێوە دیار نەبوو، شەقاوەی بازنەکانی یەکەم و دووەم تەنیا زۆڵمیان لەکەسانی هەژار و بێدەرەتان دەکرد، ناوی کەس ناڵێم، بەڵام ئەوانەی دەیخوێننەوە ناوەکان دەزانن، زۆرجار ئەو شەقاوانە رێگەیان لەقوتابییان دەگرت تا شتێکیان لێ بسێنن وەک چەند دینارێک، ئەگەر رووبەڕوویان ببوایەوە، خۆیان وا نیشان دەدا پارەیان پێ نەماوە، ئەگەر بتویستبوایە دەستیان لێ بووەشێنیت خۆیان لێت لادەدا و تۆیان بەئازا دەناساند و دەیانویست ببنە هاوڕێت.
دوای راپەڕین، هەموو ئەو شەقاوانەی لەژیاندا مابوون تێکەڵ بەلایەنەکان بوون، هەر ئەو پیاوە ترسنۆکانە ئەمجارەیان چەندین کەسیان بەچەکەوە لەگەڵدا بوو، ئەمجارەیان بەشێکیان دەستیان بەدزی کرد، یاخود وەک پێشتر بەسەر خاوەن و دوکان و کۆگا و کارگە و کۆمپانیاکانیان دادا تا خاوەیان لێوەربگرن، کاتێک شەڕی ناوخۆیی روویدا زۆربەی ئەوانە بوونە پاڵەوانی ئەو شەڕە و بەشێکیان لێ کوژرا.
بەشێکی دیکەیان تێکەڵ بەو کۆمپانیانە بوون، کە کەرەستەیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبرد، ئەوانیش لەلایەن گرووپە تیرۆرستەکان کوژران.
هەموو ئەوانەی شەقامە بازنەییەکانیان خوێندۆتەوە، زۆر جار کاتێک دەمبینن جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەو نووسینە لەنێوەندی کتێبێکدا بەناوی رۆمان یان چیرۆک لەچاپ بدەم، بەشێک لەوانە هاوڕێمن خۆیان لەنێو ئەو بارنانە دۆزیوەتەوە، هەندێکیان بەخۆشحاڵییەوە باسی دەکەن، بەشێکی دیکەش زیاتر باس لەو رۆژگارانە دەکەن، کە لایان تاریک بووە، هەمان شێوەش دوای راپەڕین دووبارە بۆتەوە.
رۆژانی رووناک و تاریک لەشەڤامە بازنەییەکان زۆربەی رێژەییە لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێ، ئەو رۆژانەی لەلای خەڵکێک رووناکن، لەوانەیە دۆخی ماددی و دارایی باش بوو بێ، گرنگ ئەوەیە زۆرێک لەوانە رابردووی خۆیان لەبیر نەچووە.
زۆرێک لەوانەی لەشەقامە بازنەییەکان نیشەجێن، عەرەب و گەلانی دیکەن، لەمێژە لێرەن رۆژە رووناک و تاریکەکان وەک تاکەکانی ئێرە باس دەکەن، بەبێ وشەیەک زیاد بکەن، ئاه و حەسرەتی چەندین ساڵیان لەنێوەندی چیرۆک و گێڕانەوەکانیان بەدی دەکرێ.

رەسوڵ بەختیار




چاوپۆشی، جەوهەری کێشەکان؟… زانا ڕەزاق

یەکەم هۆکار کاتێک کەسێکی بالادەست و بەرپرس ئەوە دەکات لێپرسینەوەی لێناکرێت کەسانی تریش کە نزیکن لەو بەرپرسە یان هاوبیری ئەون هەمان کار دەکەن. ئەگەر بلێین بۆچی ؟چونکە لە نەستی مرۆڤەکە دەسەپێت بەلام ئەگەر ئەوە لەسەرەوە بەرەو خوارە لێپرسینەوەی لەگەل کراوە و یاسا سەروەر بوو ئەوا ووردە ووردە بەرەو چاکی دەڕوات بەهەمان شێوەش بۆ یاسا سەروەرنەبوونیش بۆ ئەو کەسانە ئەوە ڕوودەدات و کاریگەری خراپ خراپترینەکەی لە دوورمەودا دەردەکەوێت.
دووەم هۆکار کاتێک کەسێک ڕووبەڕووی توندوتیژی یان هەر شتێکی لەو شێوەیە دەبێتەوە ئەو کەسە یان بلێین ئەو مرۆڤە هەمان شت بەسەر کەسی تر دا دەکاتەوە زۆر جاریش کەسە نزیکەکانیەتی.
سێیەم هۆکار لە چاوپۆشی کردن و خۆشویست ئەمە ڕوو دەدات نموونەش کاتێک دایک دەمرێت پیاوەکە ژنی تر دەهێنێت ئەو ژنە ئەگەر خراپبوو لەگەل زڕ مندالەکانی ئاوا هۆکارێک ئەو چاوپۆشی و خۆشویستنەی پیاوەکە جا بەهەر هۆکارێک چاوپۆشی لێبکات.
چوارەمیش کەسانی تر یان بلێین زۆر ئەو شتانە بە ئاشکرا باس ناکرێن یانی چونکە ئەمەش هۆکارێکی گرنگە ئەگەر زۆر باس بکرێن و زۆر ئاشکرا بکرێن کەسانی تریش لە ترسی شتی وا کاری وا ناکەن.
پێنجەم هۆکار هەم پەیوەندی بەیاسای لێبوردنی گشتییەوە هەیە هەمیش کاتێک کەسێک خاوەن نفوز لەنێو کۆمەلگا بەهۆی خزم خزمێنە و شتی تر چارەسەر دەکات ئەمەش وا دەکات کەسانی تر پێشوەختە دەزانن بەهۆی ئەمەوە ترسی نەبێت بۆیە کاری خراپییەکان دەکات.
شەشەم هۆکار کۆمەلگاکانی ڕۆژهەلاتی و هی ئێمەش خاوەن دنیابینیەکی دیموکراسی و هۆشیاری نین بۆیە ئەمە لە هەموو شوێنێک ڕوودەدات کاتێک لێدانێک ئاشکرا دەبێ یان دەبینین دەبێ بزانین هەزاران لێدانی تریش هەیە شاراوەیە لەبەر هەندێک هۆکار ئاشکرا نەکراوە.
حەوتەمیش هۆکار بەهۆی هەلەتێگەیشتن لەنێوان کەسەکان ڕوودەدات.
هەشتەم هۆکاریش وا دەزانین بەمە شتەکە چارەسەر دەکرێت و کۆنترۆل دەکرێت بەلام لەڕووی دەروونی و مرۆڤناسییەوە کێشەکە ئالۆزتر دەکات نەک کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت.
نۆیەم کاتێک تۆ لەنێو خێزانەکەت وایت و لێت قبول دەکەن وامەزانە کەسانی تریش هەمان ڕەفتار و کرداری خراپت لێ قبول بکە ئەمەش هۆکارێکی ترە.
دەیەم هۆکار کاتێک مرۆڤی ڕۆژهەلاتی و هی ئێمە دەزانن کەسێک لاوازە یان دوورە لە کێشە ئەوا کەسانی بەهێزتر و خاوەن پشت و پەنا پشت و پەناکە دەچێتە نەستی لەجیاتی کاری چاکی پێبکات کاری خراپی پێدەکات.

زانا ڕەزاق




سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێك-11… شەماڵ بارەوانی

بەشی یانزەهەم/
پێشووتر و لە میانی دە بەشدا، باسی سیکۆلاریزممان کرد و لەوە دواین کە، ژیان و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و، ئایین و مەزهەب و دیدە جیاوازەکان لە ناو دەوڵەتێکی سیکۆلاریزم دا، حاڵیان چۆنە و چۆن ئازادانە و بێ هیچ ڕێگریەک، هەموو بیر و باوەڕێک و ئایینێک دەتوانێت لە سایەی سیستەمێکی سیکۆلاردا دەتوانن هەبن، لەم سەری چەپ، بۆ ئەو پەڕی ڕاست، لەم سەری سەلەفیەتی ئایینی، بۆ ئەوپەڕی لائیک و بێ باوەڕی.

هەر لە میانی ئەو زنجیرە وتارە و چەند بەشەی”سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێك”دا، با تۆزەک لە سەر سیستەمی سیوکراتی بپەیڤین و بۆ خوێنەرانی ئازیزی ڕۆشن بکەینەوەو لەوە بدوێین، کە ژیان لە سایەی حکومەتێکی دینی و سیستەمێکی سیوکراتیدا چۆنە و مرۆڤ و ئازادی و مافی ژن و یەکتری قبوڵ کردن و تولەرەنس و پێکەوەژیان و پلورالیەتی ئایینی، سیاسی، کۆمەڵایەتی چی لێ بەسەردێت؟
سەرەتا دەبێت ئەو حەقیقەتە بزانین، کەدەوڵەتی سیوکراتی، دەوڵەتێکی نادیموکراسی تۆتالیتارە.

لە دەوڵەتی سیوکراتیدا، هیچ ئازادیەک بوونی نییە و خەلیفە، یان، سەرۆک، لە ڕێگەیەکی نادیموکراسی و لەلایەن گرووپێک، یان دەستەیەک، یان چەند کەسێکەوە، هەڵدەبژێردرێت و خۆی دەسەپێنێت و، بۆ هیچ كەسێكیش نییە لەو کەسانەی جەنابی سەرۆک، یان خەلیفە، حوکمیان دەکات، ئەو بەیعەت و بەڵێنە ناچاری و بەزۆریەی بە سەرۆک و خەلیفەی داوە، لێی پاشگەز ببێتەوە و بیر لە هەڵبژاردنی کەسێکی تربکاتەوە.
گەرنا ئەوە بە ناپاکی و شکاندنی پەیمانی ناچاری و بە زۆری دێتە ژمارتن.

ئەسڵەن، هەڵبژاردن هەر بوونی نییە و ئیتر بەو شێوەیە کێ بوو بە خەلیفە، تامردن دەبێت هەر ئەو خەلیفەبێت و لە سەر کورسی دەسەڵات جێگیر بێت.

بیرکردنەوە و هەوڵدان بۆ لادانی خەلیفە، كفر و تاوان و پێچەوانەی بڕیار و ویستی خوداوەندە. چونکو خەلافەت کراسێکی پیرۆزە و خوداوەند تایبەت کردویەتیە بەر باڵای موقەدەسی خەلیفە و کەس بۆی نییە لەبەری داکەنێت،
مەگەر بە کودەتا و شۆڕش و یاخی بوون نەبێت!

بەو چەشنە یەکجار بەیعەتدان و دەنگدان، دەنگدانێکی ناشارستانی و نادیموکراسی، دەنگدانێکی ناچاری و دیکتاتۆریانە، بەسیەتی بۆ ئەوەی خەلیفە، یان وەلی عەهدو جێ نشین، تامردن، هەر خەلیفە بێت.

ئەوە سەبارەت بە هەڵبژاردن و دانانی سەرۆک و خەلیفە و والی و کێ و کێ..

ئینجا، دەوڵەتی سیوکراتی حیجر لە سەر داهێنان دادەنێت و ڕێگری لە کرانەوەی کۆمەڵ دەکات، فیکری ئازاد و ئیجتیهادی ئەقڵ لەبار دەبات، شەمەندەفەری پێشکەوتن بۆ دواوە دەگەڕێنێتەوە و دەبێتە کۆسپ لەبەردەم خواست و ئازادیەکانی تاک و جیاوازییەکان و فرە ڕەنگی و پلورایەتی ئایینی، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەسڕێتەوە و داری پێکەوەژیان دەبڕێتەوە و دەنگە جیاوازەکان دەخنکێنێت و پانتاییەک بۆ ئەویتر و کونجێک بۆ هەناسەی ئازادی ناهێڵێتەوە.
لە تێڕوانینی دەوڵەتی سیوکراتیدا:موزیک تابۆ و گۆرانی حەرامە، پەیکەر شیرک و وەرزش ئەنجامدانی خانمان و کچان هۆکاری فیتنەوەو ئاژاوە نانەوەیە. تێکەڵ بوونی هەردووک ڕەگەز، فیسق و فجور و لادانە. وێنە ناجائیز و تابڵۆ بەڕەڵاییە، دیموکراسیەت کفرە، یەکسانی جێندەری و ئازادی تاک و سەربەستی ژن، پیلانی غەرب و دەستی جولەکەیە. دەنگ و ڕەنگ و هەموو شتێکی ژن عەورەتە، پیاو خاوەنی دەسەڵات و هەموو شتێک و قەوام و ژن سێبەر و ژێردەستە و پاشکۆیە.

لە ناو دەوڵەتی سیوکراتیدا ئازادی عەقیدە و بیروباوەڕ و لائیک بوون و سیکۆلاریزم بوون، جێگایان نابێتەوە و هەموو پێکهاتە و ئایینەکانی تر بە پلەدوو هەژمار دەكرێن و هەمیشە ماف خورا و چەوساوەن.

ئەوە ئەگەر ڕێگەی مانەوەیەکی سەرشۆڕانەیان پێ بدرێت و جینۆساید و قڕ نەکرێن، وەکو ئەوەی دەوڵەتی خەلافەت و داعشی تیرۆرست لەگەڵ کوردانی ئێزدی و، مەسیحیەکان کردی.




چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک”

مەنسوور جیهانی:

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک” بە نمایشی 15 بەرهەم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک” Kirkuk بە بەرپرسیاریی “سەردار زەنگەنە”، بە هەوڵی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک” و هەروەها بە نمایشی 15 بەرهەم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەوانە: دانیماڕک، میسر، ئەلجەزایر، ئێران، تورکیا، هەرێمی کوردستان و عێراق لە سینەما “مۆڵ تایم سەنتەر” لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.

ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک” لە بڵاوکەرەوەی خۆیدا ڕاگەیاندبوو کە ئەو بەرهەمانە دەتوانن لەم ڕووداوە سینەماییە بەشداریی بکەن کە لە ماوەی ساڵانی 2020، 2021 و 2022 بەرهەم هاتبێتن.

ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک” بە شێوەی پێشبڕکێی بەڕێوەنەچوو، بەڵام بە دەرهێنەری هەمووی فیلمەکانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵ، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش کرا.

ناوی ئەو 15 بەرهەمەی کە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک” لە سینەما “مۆڵ تایم سەنتەر”ی شاری کەرکووک پیشاندران بریتی بوون لە: کورتە فیلمی “دەستپێکی دووبارە” Starting Over لە دەرهێنانی “ئەڤین بەرازی” Evin Berazi لە وڵاتی دانیماڕک، کورتە فیلمی “باخی پاشا” King’s Garden لە دەرهێنانی “ئیرەج محەمەدی ڕەزینی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کورتە فیلمی “ئەو بەم شێوەیە گێڕایەوە” لە دەرهێنانی “مەڕوە عەبدوالنەعم” لە وڵاتی میسر، کورتە فیلمی “جودی مرادان” Cudi of the Wishes لە دەرهێنانی “سەمیعە ییلدیز” لە باکووری کوردستان، کورتە فیلمی “پرد” Bridge لە دەرهێنانی “بوکف محەمەد تاهیر چاوکی” لە وڵاتی ئەلجەزایر، کورتە فیلمی “سەمای بەفر” لە دەرهێنانی “پشتیوان عەبدوڵڵا” لە هەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “خەونەکان لە قووڵاییدا” لە دەرهێنانی “ڕەزا محەمەدی” لە شاری بانە، کورتە فیلمی “سووتانی 13.13” Ignition 13.13 لە دەرهێنانی “ئاندرۆ سوبحی شەفیق ئەمین” لە وڵاتی میسر، کورتە فیلمی “بەلاش” Free لە دەرهێنانی “سامی کاکە” لە هەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “خولانەوە” لە دەرهێنانی “هەژیر ئەسعەدی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کورتە فیلمی “15 خولەک” 15 Minute لە دەرهێنانی “محەمەد سەلیم” لە وڵاتی عێراق، کورتە فیلمی “ئەنفالی دارستان” لە دەرهێنانی “محەمەد تۆفیق محەمەدی” لە شاری مەریوان، کورتە فیلمی “لاقی چەپ” (القدم الیسری) لە دەرهێنانی “فەلاح البغدادی” لە وڵاتی عێراق، کورتە فیلمی “دەرهێنەر” DIRECTOR لە دەرهێنانی هاوبەشی “ئازاد جەعفەرپوور” و “موردا حەق پەرەست” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کورتە فیلمی “تەقاندن” shoot لە دەرهێنانی “زید شکر” لە وڵاتی عێراق.

بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.facebook.com/ملتقى-كركوك-السينمائي-الدولي-لافلام-الانيميشن-103912795625363/

ڕاگەیاندنی گشتی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک”.