سەرنجێک لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق… عوسمان حاجی مارف

چۆنیەتی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەر لە کاتی خۆێدا ئەوەی نیشانداین و سەلماندی کە ئاکامی ئەو جۆرە هەڵبژاردنەی بەدوای خرۆشانە جەماوەریەکان و قەیرانی سیاسی و قەیرانی حکومەتی عادل عبدالمهدی بەرێخرا، نەک نەیتوانیوە وەڵام بە قەیرانی هەلومەرجی سیاسی عێراق و قەیرانی دەسەڵات بداتەوە، بەڵکو ئەو قەیرانە بەرەو قوڵبوونەی زیاترهەنگاوی هەڵگرتووە. ئەگەر چۆنیەتی پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی لەعێراقدا بەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە، لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی نێوان هێزە میلیشا قەومی و ئیسلامی و تائفیەکان پێناسەی بۆکرابێت و دابەشکرابێت، ئاشکرایە بەدوای پاشەکشەو شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا، ئەو پێشهات و ئاڵوگۆرانەی لە ناوچەکەو عێراقدا بەدیهات، ئەم جۆرە لە پێکهاتنی دەسەڵاتی سیاسی و رێکەوتنی نێوان هێزە میلیشیاکانی بە بنبەست گەیاندووە.
لەلایەک بە هۆی ئەوپەری ئاستی گەندەڵی و نالەباری هەلومەرجی ئابوری و سیاسیەوە، لەلایەکی تریشەوە ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری لە بەغداو شارەکانی خوارووی عێراقدا، ئەو پرۆسەیە بوو، کە کاروباری ئەو جۆرە لە حکومەتی رێکەوتنی هێزە میلیشیاکانی تووشی ئیفلیچ بوون و بەرەو شکستهێنان برد.
گەر بە هەرهەوڵ و فروفێڵێک و شێوازو ئاستێک، هێزە میلیشیاکان توانیان پڕۆسەی هەڵبژاردن تێپەرێنن، بەڵام کێشە بێچارەکەیان ئەم جارە لە ڕێکەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت، زیاتر دەرگیری بنبەست و قەیرانی تری کردون. بۆیە دەبینین دوو ئاراستەی جیاواز ڕەنگی داوەتەوە لە نێوان ئەو هێزە میلیشیایانەی دەیانەوێت بەهەر قیمەتێک بێت خاوەن هێزی یەکەم بن لە پێکهێنانی حکومەتدا، تا بەجۆرێک خۆیان لەگەل ئاڵوگۆرەکاندا بگونجێنن. دەستەیەکیان، کە صەدریەکان نوێنەرایەتی دەکەن، هەوڵ دەدەن ئەو ئاراستەو نەخشەیە پەیڕەوی بکەن، کە پێکهێنانی حکومەت لە ڕێگەی ئەو هێزەوە بێت، کە لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە، کە بەجۆرێک ئەمریکاش لایەنگری لەم ئاراستەیە دەکات و پارتیش لەهەمان ریزدا سەرەی گرت. دەستەی دووەم ئەو هێزە میلیشیا شیعانەن، کە بۆ خۆیان خاوەنی نفوزیكی چەکدارین و راستەوخۆ پاشکۆی سیاسەتەکانی ئێرانن و دەیانەوێت لەسەر هەمان شێوازی پێشوو، لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی هێزەکان حکومەت پێکبهێننەوە، یەکێتیش بەجۆرێک لە چاوەروانی ئەم ئاراستەیەدا ئایندەی خۆی دەبینێتەوە.
لەم نێوەدا موقتەدا صەدر کەوتۆتە ناو دوریانێکی تەسکو بنبەستەوە. لەلایەک نەیتوانی بە شێوازی زۆرینەی کورسیەکان، ئاراستەکەی بەسەرکەوتن بگەیەنێت و حکومەت پێکبهێنێت، لەلایەکی تریشەوە بۆ چونەپاڵ ڕێکەوتن لەگەڵ هێزەکانی تردا، جێگاورێگەی هێزەکەی لە حکومەتدا مانایەکی نامێنێت. بۆیە بەناچاری لەگەڵ ئاڵۆزی هەلومەرجەکەو قەیرانەکاندا رێگای کشانەوەی گرتۆتەبەر، بەڵکو لە هەر ئاڵوگۆریکی تردا گەر فرسەتی گونجاوی بۆ هاتەپێش گەمەی سیاسی تر بە هێزەکەی بکات. هەرکات لایەنەکانی تر بە هەر شێوازێک گەر بۆیان گونجاو بێت حکومەتێک ڕابگەیەنینن، ئەو کات موقتەدا صەدر دۆخەکە بەرێگای ‌هێنانە سەرشەقامی هێزەکەی دۆخەکە زیاتر دەشێوێنێت و رێگا نادات لایەنەکانی تر ئارایش بە حکومەتەکەیان بدەن. بەم شێوەیە ئاسۆی سەقامگیری سیاسی و کێشەی قەیرانی حکومەت لە سایەی تەواوی ئەو هێزە میلیشیایانەدا نادیارترو پر گێژاوتر چاوەروان دەکرێت.
ئەوەی لەم نێوەدا ئاشکرایەو جێگای سەرنجی جدیە بەگشتی هەلومەرجی ناجێگیری سیاسی عێراق و قوڵبونەوەی زیاتری قەیرانی حکومەتە، کە ئاراستەکانی هەریەک لە هێزە چەتە میلیشیاییەکانی دەسەڵاتدار لە عێراقدا، بە بەشداری پارتی و یەکێتیشەوە رۆڵێکی سەرەکیان هەیە لە خولقاندنی ئەو دۆخە نالەبارو گێژاوە سیاسی و قەیراناویەدا. بۆیە هەمیشە ئایندەی عێراق لەسایەی بوونی ئەو هێزانەدا لەسەر لێواری رودانی جۆرەها سیناریۆیە کە قوربانیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و هەژار دەبن.
هەروەها لە کاتێکدا یەکلایی کردنەوەی کێشەو قەیرانەکانی عێراق دیار نەبێت، هەلومەرجی سیاسی کوردستانیش بێبەری نابێت لە بەرکەوتن و بەخشینەوەی زیاتر قوڵبوونەوەی قەیرانەکاندا. لەو نێوەدا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بەجیا لەوەی لەناو تێکەڵاوی ئەو بارودۆخە نالەبەرەدان کە ناوچەکەو عێراق دەرگیریەتی، لە هەمانکاتدا نەک ناشتوانن دەوری یەکلایی کەرەوە ببین، بەلکو پریشکی قەیرانەکانی عێراقیشیان بە زیادەوە بەردەکەوێت.
پارتی بەپێی پێگەو هاوسەنگی هێزەکەی لە هەوڵی ئەوەدایە پشکی زیاتر لە حکومەتی عێراق بەدەست بهێنێت. ئامادەیە هەر هێزێك بە هەر ئاراستەیەک پێشوازی لێبکات لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا رێکەوتنی لەگەڵدا بکات. جا ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ صەدریەکان ئەنجامیدا و بە ئەنجام نەگەیشت، ئێستا چاودێری دۆخەکە دەکات و خۆی مەڵاسداوە بۆ رێکەوتێکی تر. بەڵام ئایا قەیرانی حکومەت و یەکلایی بوونەوەی کێشەکان ئەو فرسەتە بۆ پارتی دێنێتە پێشەوە!؟ بە بۆچونی من هەلومەرجی سیاسی بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو لایەنێکەوە عێراق و کوردستانی لەسەر گێژاو و چارەنوسێکی نادیاری وەها راگرتووە، کە کەمترین فرسەتی هێشتۆتەوە بۆ گەمەی سیاسی پارتی تا بتوانێت لە حکومەتی عێراقدا جێگاورێگایەکی باڵاتر لە جاران بەدەست بهێنێت. لەهەمانکاتدا ئاشکرایە، کە بەهۆی دابەزینی ئاستی پێکەی یەکێتی نیشتمانی و کێشە ناوخۆییەکانیەوە، بەشی لە پریشکی قەیرانەکاندا زیاتر دەبێت. ئەمەش بە ئاشکرا دەبینرێت، کە هاوکاتی زیاتر قوڵبونەوەی کێشەکانی پارتی و یەکێتی بۆ گەرانەوەی مامەڵەیان لەگەڵ بەغداد درزی زیاتری تێکەوتووە، هاوکات ناتوانن بۆ تێپەراندنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان نەخشەیەکی رۆشن بدەن بەدەسەتەوە. هەر بەم مانایەش هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە ساتە وەختێکی وەها ناهەموارو سەختدایە، بە ئاسانی بۆیان ناچێتە سەر.




کتێبی (ئەدەب و هونەری منداڵان)چاپ و بڵاوکرایەوە

لە دوو تووێی (552) لاپەڕەدا کتێبی «ئەدەب و هونەری منداڵان» دیمانە و ئامادەکردنی «د. هاوژین سڵیوە – ڕۆستەم خامۆش» چاپ و بڵاوکرایەوە، کتێبەکە هەموو بوارەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە، لەوانە: «شیعر، چیرۆکی منداڵان، شانۆنامە و شانۆگەریی، نیگارکێشان، کاریکاتێر، گۆرانی و میوزیک» و چەندین بواری تر.
کتێبەکە لە پێشەکی و ناساندنی کتێبەکە و لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە: بەشی یەکەمی پێکهاتووە لە (16) تەوەر، بەشی دووەمی کتێبەکە (36) دیمانەی لە خۆگرتووە، ئەم بەشە زۆربەی بوارەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە و زۆربەی بابەتەکانی دەربارەی ئەدەب و هونەری منداڵانە. هەروەها (90) کەسی شارەزا و شاعیر و نووسەر بەشدارییان لەم کتێبەدا کردووە، کە (111) لێدوان و چاوپێکەوتن لەم کتێبەدا بڵاوکراوەتەوە.

ناوەڕۆکی کتێبی (ئەدەب و هونەری منداڵان).

بابەت: چاوپێکەوتن دەربارەی ئەدەب و هونەری منداڵان
دیمانە و ئامادەکردنی: د. هاوژین سڵیوە و ڕۆستەم خامۆش
نەخشەسازیی بەرگ: برەو شێخ تاڵب
سەرپەرشتیاری هونەری و چاپ: شێخ تاڵب

ئەم کتێبە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە و (٥٥٢) لاپەڕەیە و بەرگەکەی ڕەق و موجەلەدە.
سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەخشی کۆیە، بە تیراژی: (٥٠٠) دانە، چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

بەشی یەکەم: تەوەرەکان.
ئەم بەشە لە (١٦) تەوەرە پێکهاتووە و (٧٥) لێدوان لە (٦٣)کەسی شارەزای بوارەکانی منداڵان وەرگیراوە.

تەوەرەی یەکەم: دەربارەی ڕۆڵی فۆلکلۆر لە ئەدەبی منداڵاندا.
فازیل شەوڕۆ
تەوەرەی دووەم: دەربارەی ئەدەبی منداڵان.
ئەمین محەمەد
ئەلند مزوری
ئاکۆ محەمەد سابیر
زیاد ڕەشاد قادر
زرار عەلی
سەلاح نیساری
عەبدولعەزیز ئەلکی
کازم کۆیی
تەوەرەی سێیەم: دەربارەی شیعری منداڵان.
ئەمین محەمەد
ڕەئووف شێخ جەمیل
ڕەزا شوان
شوان ئەحمەد مام عەلی
محەمەد داریاس
مەولود ژاکاو
محەمەد ساڵح پێندرۆیی (جگەرسۆز)
تەوەرەی چوارەم: دەربارەی چیرۆکی منداڵان.
حەمەساڵح فەرهادی
د. خالیدە قادر فەرەج
ڕەمەزان حەمەدەمین قادر
عەلی بەختەوەر
د. کەمال غەمبار
محەمەد کەساس
نێچیروان شوانی
نەوزاد عەلی
تەوەرەی پێنجەم: دەربارەی شیعر و چیرۆک و ڕۆمانی مێرمنداڵان.
د. ئازاد محەمەد سەعید
د. جەلال ئەنوەر سەعید
ڕەزا شوان
عەزیزی مەلای ڕەش
د. عوسمان دەشتی
کاروان عومەر کاکەسوور
د. محەمەد ناسر
تەوەرەی شەشەم: لە بارەی دەقی شانۆ و شانۆی منداڵان.
ئومێد کەمال
د. کەیفی ئەحمەد
یوسف یوسفی
تەوەرەی حەوتەم: دەربارەی نووسین بۆ منداڵانی باخچە.
ڕەنجدەر ئازاد
ڕەزا شوان
د. عومەر پەتی
د. محەمەد ناسر
تەوەرەی هەشتەم: دەربارەی نیگارکێشانی منداڵان.
ئاری سوبحی کۆیی
حەمە هاشم
حەمیدە یوسفی
ڕەزا شوان
ڕۆستەم ئاغالە
ڕەزوان قادر ڕەحمان
نەورۆز شەهاب
هەتاو کەریم
تەوەرەی نۆیەم: دەربارەی کاریکاتێری منداڵان.
گرفتار کاکەیی
تەوەرەی دەیەم: دەربارەی مۆزیک و گۆرانی منداڵان.
ڕۆشنا ساڵح
سەفین عەبدولڕەزاق
شاباز عومەر
فواد مەولانایی
موسعەب جەمیل (کەروێشکەفەندی)
نەوزاد حاجی شووشە (نونو)
هۆشەنگ جەمیل
وریا قادر حەسەن
تەوەرەی یازدەهەم: دەربارەی ئەفلام کارتۆنی منداڵان.
د. جەبار ئەحمەد
ڕەزا شوان
د. کاوە عەلی محەمەد
ناسر فەتحی
تەوەرەی دوازدەهەم: دەربارەی ڕۆژنامەنووسی منداڵان.
شەریف وەرزێر
شەریف فەلاح
عەزیز ئالانی
تەوەرەی سێزدەهەم: دەربارەی ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵان.
ڕەزا شوان
شەریف فەلاح
تەوەرەی چواردەهەم: دەربارەی کتێب و گۆڤاری منداڵان.
فازیل شەوڕۆ
محەمەد جەمیل عەلی
تەوەرەی پازدەهەم: دەربارەی وەرگێڕان لە پێشخستنی ئەدەبیاتی منداڵانی کورددا.
ئازاد تەها عەلی
ئامانج شاکەلی
سیروان کاروانی
فازیل شەوڕۆ
تەوەرەی شازدەهەم: دەربارەی بەرنامەی منداڵان لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆندا.
پەیام ئیبراهیم
جوان بەهائەدین عەلی
ڕەزا شوان
ڕۆژگار عەبدولقەهار (سپۆینج بۆب)
موسعەب جەمیل (کەروێشکەفەندی)

بەشی دووەم: چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسایەتییەکانی بواری منداڵان و خستنەڕووی ژیاننامەکانیان.
ئەم بەشە (٣٦)چاوپێکەوتنی لە خۆگرتووە، کە لەگەڵ (٣٥)کەس لە شاعیران و نووسەران و شارەزایانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان سازکراوە، ئاوڕدراوەتەوە لە بوارەکانی: (دەروونناسی و پەروەردە و مافی منداڵان).
١. ئەمین گەردیگلانی
٢. ئەمین محەمەد
٣. ئاکۆ محەمەد سابیر
٤. بەکر بەهرەمەند
٥. پەیام ئیبراهیم عەبدولڕەحمان
٦. جەبار شافێعی زادە
٧. خاڵند ئەحمەدی
٨. ڕزگار خدر
٩. ڕۆستەم خامۆش
١٠. ڕێکارێ مزویری
١١. زرار عەلی
١٢. زیاد ڕەشاد قادر
١٣. زارا ئەحمەد جاف
١٤. سەعدوڵڵا کۆیی
١٥. سۆزان سۆفی
١٦. شوان ئەحمەد
١٧. سەلاح محەمەد (مام عەوڵا)
١٨. سەلاح نیساری
١٩. عەزیز ئالانی
٢٠. د. عومەر پەتی
٢١. عوسمان دەروێش
٢٢. عوسمان محەمەد هەورامی
٢٣. عەبدولڕەحمان تاوگۆزی
٢٤. فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
٢٥. فازیل شەوڕۆ
٢٦. کارزان مەحموود
٢٧. لەتیف هەڵمەت
٢٨. مەریوان سەلاح حیلمی
٢٩. محەمەد بەرزی
٣٠. محەمەد ڕەسووڵ نیا
٣١. مەحموود باجەڵان
٣٢. محەمەد ساڵح پێندرۆیی (جگەرسۆز)
٣٣. د. هاوژین سڵیوە
٣٤. هەتاو خورشیدی
٣٥. د. هێمن عەبدولحەمید شەمس.




ئەو ڕووداوانە چۆن ڕوودەدەن؟ یان بۆ ڕوودەدەن؟… زانا رەزاق

یەکەم هۆکار کاتێک تۆ هەلەیەک یان هەر شتێکی تر لە کەسی تر دەبینی ئەوا بەشێوەیەکی جوان و باش پێی نالێیت و باش بۆی شیناکەیتەوە ،بەزمانێکی توند پێی دەلێی مرۆڤیش بوونەوەرێکی هەست و سۆزیییە زیاتر لە ئەقلانی هەر بۆیە ئەویش ئەگەری زۆرە بەدوو شێوە وەلامی هەبێ بۆت :

یەکەم یان ئەوەتا خۆی بێدەنگ دەکات و هیچ نالێت چونکە لەژێردەستی تۆدایە یان ئەوەتا وەلامی دەبێ بۆت ئەوەش یەکەمجار خۆت لێی بەرپرسی ئەوجا ئەو پاشان ئەو ڕووداوانەی یان بلێین ئەو کێشانەی درێژە دەکێشێت دواتر لەماوەیەکی زۆردا بەسەردا دەڕوات دەتەقێتەوە ئەوا ئەو کەسەی تاوانەکەی کردووە جا تاوانی گەورەش بێ کەسێکی خراپ نیە بەلکو لەناچاری ئەو کارەی کردووە هیچی لەبەردامدا نەماوە هەرچەندە ئەمەش کارێکی باشنیە بەلام مەبەستم ئەوانەی پشوودرێژن خراپنین بەلکو وای لێدێت و وای لێدەکرێت.

دووەم کاتێک هاوڕێییەکانت پشتگیری ئەو ڕەفتارەت دەکەن چونکە لەسەر ئەساسی هاوڕێیەتی شت بڕیار دەدەن ئەوا ئەوەش هۆیەکی ترە کە ئەو کەسەی بەرامبەرت زیاتر شتەکان لەناخی پەنگی پێبخواتەوە. لەهەمان کاتدا لەو کۆمەلگایە هاوکاری مرۆڤی خراپ زیاتر دەکرێت لە مرۆڤی باش و چاک ئەوەش هۆکارێکی زۆر بوونی ئەو ڕووداوانەیە
یانی بەشێوەیەکی گشتی هەست بەهێزێک دەکات بەرامبەر کەسانی تر.

سێیەم چونکە لە زۆربەی بوارەکانی کۆمەلگا لە هەژاری هزری و ئاستی هۆشیاری نزمدان بۆیە ئەمانە زۆربەیان بەدڵ و بەترس و شتی تر کار دەکەن ڕۆلی دەرپەندانی بەسودەکان لەگەل گرنگیدان بەدڵ قسەکردنەکان زۆرە ئەمە لەهەموو شوێنێکی کۆمەلگا وایە و سەدا سەدویەکی کورد بەحەزە نەک بەسود جگە لەوەش.

هەموو میدیا حزبییەکان ئەوانی تریش تەنیا ئەو کەسانە بانگهێشت دەکەن کە لەخۆیانن، بۆیە پێویستە میدیاکان و هەموو شوێنەکان هی هەمووان بێت نەک تەنیا کەسانێک یانی هاولاتی و شتەکان وەک بنەماو مەبدەئی بێت
یانی دەبێ مرۆڤی بەتوانا لە بوارەکان دابنرێت نەترسین و ئازادی بیروڕاش هەبێ مەبەستم ئەوەنیە هەموویان وان بەلکو لەناو هەمووان زۆرینەی ئاوا دیارن کاتێک زۆرینە وا دیارە ئەوەش ئاوا دەبینرێت.

چوارەم هیچ کەسێک دان بەهەلەو خراپی خۆی دانانێت زۆرێکیان باسی هەلەو خراپی بەرامبەر دەکەن ئەمەش بۆ بەرامبەر باشە کەچی بۆ خۆیان وانین، تۆ سەیری ئەو ڕووداوە بکە زۆرێکیان پالەوان بوون بەلام لێیان بکۆلیتەوە ئەوانیش هۆکارێکی سەرەکین بۆ ئەو ڕووداوانە زیاتر لەوانەی لەو ڕووداوانە بێدەنگن خۆی لەڕووی دەروونیەوە ئەوانەی هەلەو کەم و کورتیان زۆرە زۆر دەنگ هەلدەبڕن دەگمەنیا بێدەنگ دەبێ.

پێنجەم زەنگێکی مەترسیدار ئەوەیە لەو ڕووداوەو ڕووداوەکانی تر زۆرێک لەکاتی توڕەیی بکوژە بکوژە دەلێنەوە

ئەمە ڕاستە لەڕووی دەروونییەوە کاتی هەلجوونیەتی بەلام کە وا دەلێ ئەگەر زۆرێک وابێت هەر ئەو زۆرەش کاتی کاری وا زوو کارەکەش دەکات ئەگەر بە کوشتن و چەکیشەوە نەبێ ئەوا ڕووبەڕووبوونەوەیەتی بەجۆرێکی تر ئەمەش خۆی لەخۆیدا کێشەو سەرەتای کێشەیە.
ئەو ڕووداوانە چۆن ڕوودەدەن؟ یان بۆ ڕوودەدەن؟

یەکەم هۆکار کاتێک تۆ هەلەیەک یان هەر شتێکی تر لە کەسی تر دەبینی ئەوا بەشێوەیەکی جوان و باش پێی نالێیت و باش بۆی شیناکەیتەوە ،بەزمانێکی توند پێی دەلێی مرۆڤیش بوونەوەرێکی هەست و سۆزیییە زیاتر لە ئەقلانی هەر بۆیە ئەویش ئەگەری زۆرە بەدوو شێوە وەلامی هەبێ بۆت :

یەکەم یان ئەوەتا خۆی بێدەنگ دەکات و هیچ نالێت چونکە لەژێردەستی تۆدایە یان ئەوەتا وەلامی دەبێ بۆت ئەوەش یەکەمجار خۆت لێی بەرپرسی ئەوجا ئەو پاشان ئەو ڕووداوانەی یان بلێین ئەو کێشانەی درێژە دەکێشێت دواتر لەماوەیەکی زۆردا بەسەردا دەڕوات دەتەقێتەوە ئەوا ئەو کەسەی تاوانەکەی کردووە جا تاوانی گەورەش بێ کەسێکی خراپ نیە بەلکو لەناچاری ئەو کارەی کردووە هیچی لەبەردامدا نەماوە هەرچەندە ئەمەش کارێکی باشنیە بەلام مەبەستم ئەوانەی پشوودرێژن خراپنین بەلکو وای لێدێت و وای لێدەکرێت.

دووەم کاتێک هاوڕێییەکانت پشتگیری ئەو ڕەفتارەت دەکەن چونکە لەسەر ئەساسی هاوڕێیەتی شت بڕیار دەدەن ئەوا ئەوەش هۆیەکی ترە کە ئەو کەسەی بەرامبەرت زیاتر شتەکان لەناخی پەنگی پێبخواتەوە. لەهەمان کاتدا لەو کۆمەلگایە هاوکاری مرۆڤی خراپ زیاتر دەکرێت لە مرۆڤی باش و چاک ئەوەش هۆکارێکی زۆر بوونی ئەو ڕووداوانەیە یانی بەشێوەیەکی گشتی هەست بەهێزێک دەکات بەرامبەر کەسانی تر.

سێیەم چونکە لە زۆربەی بوارەکانی کۆمەلگا لە هەژاری هزری و ئاستی هۆشیاری نزمدان بۆیە ئەمانە زۆربەیان بەدڵ و بەترس و شتی تر کار دەکەن ڕۆلی دەرپەندانی بەسودەکان لەگەل گرنگیدان بەدڵ قسەکردنەکان زۆرە, ئەمە لەهەموو شوێنێکی کۆمەلگا وایە و سەدا سەدویەکی کورد بەحەزە نەک بەسود، جگە لەوەش هەموو میدیا حزبییەکان ئەوانی تریش تەنیا ئەو کەسانە بانگهێشت دەکەن کە لەخۆیانن، بۆیە پێویستە میدیاکان و هەموو شوێنەکان هی هەمووان بێت نەک تەنیا کەسانێک یانی هاولاتی و شتەکان وەک بنەماو مەبدەئی بێت. یانی دەبێ مرۆڤی بەتوانا لە بوارەکان دابنرێت نەترسین و ئازادی بیروڕاش هەبێ مەبەستم ئەوەنیە هەموویان وان بەلکو لەناو هەمووان زۆرینەی ئاوا دیارن کاتێک زۆرینە وا دیارە ئەوەش ئاوا دەبینرێت لەگەل هەژاری هزرە لە هەموو شوێنەکان و بوارەکانی کۆمەلگا بەلگەشم زۆرێک بۆچوون و بیرۆکەکانیان پێدەچێت لەگەل وەکو یەکن.

چوارەم هیچ کەسێک دان بەهەلەو خراپی خۆی دانانێت زۆرێکیان باسی هەلەو خراپی بەرامبەر دەکەن ئەمەش بۆ بەرامبەر باشە کەچی بۆ خۆیان وانین

تۆ سەیری ئەو ڕووداوە بکە زۆرێکیان پالەوان بوون بەلام لێیان بکۆلیتەوە ئەوانیش هۆکارێکی سەرەکین بۆ ئەو ڕووداوانە زیاتر لەوانەی لەو ڕووداوانە بێدەنگن خۆی لەڕووی دەروونیەوە ئەوانەی هەلەو کەم و کورتیان زۆرە زۆر دەنگ هەلدەبڕن دەگمەنیا بێدەنگ دەبێ

پێنجەم زەنگێکی مەترسیدار ئەوەیە لەو ڕووداوەو ڕووداوەکانی تر زۆرێک لەکاتی توڕەیی بکوژە بکوژە دەلێنەوە

ئەمە ڕاستە لەڕووی دەروونییەوە کاتی هەلجوونیەتی بەلام کە وا دەلێ ئەگەر زۆرێک وابێت هەر ئەو زۆرەش کاتی کاری وا زوو کارەکەش دەکات ئەگەر بە کوشتن و چەکیشەوە نەبێ ئەوا ڕووبەڕووبوونەوەیەتی بەجۆرێکی تر ئەمەش خۆی لەخۆیدا کێشەو سەرەتای کێشەیە




ژاڵە-4… فەتاح حەسەن

بەشی چوارەم

-١-
وەك چۆن باڵندە ئەم چڵ و ئەو چڵ دەکات بۆ چڵێك دەگەڕێ لەسەری بسرەوێت، ئەویش لە یانە شەوانییەکەدا ئەم مێز و ئەو مێزی بوو تا یەکێك پێی ڕازی بێت و پاشان لەگەڵی بڕوات ،بەتایبەتی مێزی پیاوە بەتەمەنەکان چونکی خۆی باشی دەزانی گەنجەکان لای لێناکەنەوە، ئەو شەوە تابەربەیان ئەوە کاری بوو، یانەکە بەرەو چۆڵبوون دەچوو ، ئەویش بەهەناسەی ساردەوە بەپێ کوتای بەرەو ماڵەوە هەرچەندە ماڵەکەشیان دوور بوو، بەڵام چیبکات جانتا دەستییەکەی وەك سەلاجەکەی بەتاڵ بوو، چێژفرۆشان تا درەنگانی ڕۆژ دەنوون و شەوان دەردەکەونەوە، بەڵام ئەو بەیانی زوو برسێتی ناچاری کرد مل بنێ بۆ بازاڕ بۆن و بەرامەی خواردنی بەیانیان لوتی پڕکردبوو بەتایبەتی بۆنی قاوە، لەبەردەم کافتریایەکی شەقامی ( شارع حسن الثانی ) چەقی و چاوی چوە سەر کابرایەکی قژ ڕوتاوە، دوێنێ شەو لە یانە شەوانییەکەدا پێی ئاشنا بوو، دوای هەڵوێستەیەکی کەم خۆی کرد بەژوردا و لەبەردەم مێزەکەیدا وەک دینگە چەقی بەدەنگێکی لەرزۆکەوە وتی قاوەیەك و کێکێکم بۆ دەکڕی، کابراش بەدەستێکی کەوتە خوراندنی ناوچەوانی و وەك بیەوێت بیر لە شتێك بکاتەوە و بەدەستەکەی تری ئاماژەی بۆ کورسییەکەی بەرامبەری کرد و پێیوت فەرموو دانیشە، بەچۆرێك کێکەکەی دەخوارد وەك ئەوەی دەمێك بێت چاوەڕوانی خواردنێکی وا خۆشبێت، پێش تەواو بونی قاوەکە دڵی پڕبوو ، لەتەواوبونیدا دەستیکرد بە گریان،، کابراش کلێنێکسێکی بۆ درێژ کرد لەگەڵیدا پرسیارێکی ئاڕاستەکرد، وەڵامەکەی زۆر دڵ هەژێن بوو.. لەدوێنێ شەوەوە کە، کەس لە یانەکە نەیبردمەوە سکم قۆڕەی دێت لەبرسا، ئێمە تا تەمەنمان هەڵکشێت مشتەریمان کەم دەبیتەوە… داهاتویەکی تاریك چاوەڕوانمانە ئەویش دەسڕ ڕاخستنمانە لەسەر شۆستە و بەردەم مزگەوتان.

-٢-
لەپێش ئەوەوە ژنێکی ڕەشتاڵە، تەمەنی بەرەو سی ساڵان هەڵدەکشا، بایی چل درهەم ماسی سورەوەکراوی کڕی، ئەویش بایی دە درهەم لەهەمان ماسی کڕی بە لاقرتێیەکەوە وتی، کەسێکی سینگڵ هەر ئەوەندەی پێدەخورێت.
/ ئێمە بە هەردوکمان دوانین..
وەك ئەوەی هیچی نەبیستبی، ملێکی بۆ بادا و لە دوکانەکە دورکەوتەوە و جگەرەیەکی پێ کرد، خۆی پێنەگیرا بەدوی کەوت.، کاتێک کە بینی خۆی کرد بە خانوی سەر سوچەکەدا ئەبڵەق بوو، ماسییەکەی لەدەست کەوتەخوارەوە .. هەردوو دەستە زبرەکانی لەیەك خشاندو لەبەرخۆیەوە وتی خۆ ئەوە ماڵی پیاوە کەمئەندامەکەیە کە ئێواران لەسەر شەقامەکە سواڵ دەکات، تۆ بڵیی چی ئەو بێت، هەرخۆی وەلامی خۆی دایەوە، منیش سەیرم چیمە بەسەریانەوە.

-٣-
پآش ئەوەی کەڵەگاکەی مێردی خستییە بازاڕی چێژفرۆشانەوە، دەستی لێبەردا، خۆشی و ئاسودەبوونی لەهیچ پیاوێکدا بەدی نەدەکرد، لە یانەی شەوانەی ( ئەرگانا ) ، هەر شەوە ناشەوێك دەبوە نێچیری پیاویك، پاش خۆگۆڕینی زنجیری جانتای شانەکەی دەکردەوە و دەیگوت:-

  • مارەییەکەمی تێخە –
    خووی بە کارێکەوە گرتبوو ئاسودەبوونی خۆی تیادا بەدیدەکرد، بەدوو سێ ڕۆژ جارێك دەچوە جێگەی فرۆشتنی باڵندە، چەند دانەیەکی لەوانە دەکڕی کە لەدەرەوەی تیابەندیش دەتوانن گوزەران بکەن، کاتی کازێوە بەجلێکی پەمەیی خەوەوە لەباڵکۆنی شوقەکەی بەرەڵای دەکردن، تا لەچاو- ون دەبوون سەیری دەکردن، پاش ئەوەی ئۆخژنێك بەگیانیدا دەهات جامخانەی باڵکۆنەکەی دادەخست.

ژاڵە* کۆمەڵە ڕوداویکی ڕاستەقینەو خەیاڵین بیرۆکەکانیان زادەی گەشتکردنە بۆ شاری ئەگادیر لە مەغریب بەتایبەتی ناوچەی ( شارع حسن الثانی ) و گەڕەکی ( طالبرج ) و بازاڕی ( سوق الآحد ).

فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
٤/٤/٢٠٢٢




ئەو ڕۆژەی مامۆستا کردمی بە پەند..!… شەماڵ بارەوانی

بیرمە لە قوتابخانە و لە چواری سەرەتایی بووم، من قوتابیەکی تابڵێیت زیرەک و هێمن و بە ئەدەب و ڕەوشت بەرزو بەڕێزبووم و بەو هۆیەوە لای مامۆستاکان هەمووی زۆر مەحبووب بووم، جارێک بە سیفەتی مرۆڤ بوونم و ئینجا منداڵی بوونم هەڵەیەکم کرد و هەندەک خەتم بە بزمارێک لە سەر تەختەی نووسین درووستکرد، پاشان قوتابیەک، لای مامۆستاکان و بەڕێوەری قوتابخانە دوو زمانی لێی کردم، هەرهێندەم زانی مامۆستای زمانی عەرەبی هات و زۆر وەحشیگەرانە و بێ بەزەییانە و دوور لە هەموو پڕنسیپێکی پەروەردەیی و بەهایەکی ئەخلاقی و ڕەوشتێکی مرۆڤایەتی، لە بەردەم هەموو منداڵانی قوتابخانە، بە قژ بەرزیکردمەوە و تا هێزی تیابوو بە عەرزی دادام و بە شاپ و پێڵەقە کەوتە گیانم و تا هیلاک بوو تێی سرەواندم.

وای کە چرکەساتگەلێکی ناخۆش و بوو ئەوکات و، بیرەوەریەکی پڕ بە ئازاریش بۆ ئێستا.

منێك، کە لە قوتابخانە پۆلی چوار بووم و تا ئێستا بێ ئەدەبیەکم بەرامبەر هیچ مامۆستایەک نەکردبوو وەکو ئاماژەم دا، مامۆستاکان بە هۆی بەڕێزی و بە ئەدەبی و زیرەکیم زۆر زۆریان خۆش دەویستم و ڕێزی تایبەتیان دەگرتم. کە ئەو مامۆستایە هێندە هۆڤانە و لە بەر دەم قوتابیەکان وای بەسەر هێنام، زۆر هەستم بە تێک شکان و ئازارێکی دەروونی کرد و چاوەکانم تاریک داهاتن و ئەوەی ناوی ڕێز و ئەدەب و مۆڕاڵە لەو چرکەساتە لام نەما!

تووشی هەڵچوون و کاردانەوە بووم و
گووتم دەبێت لە تۆڵەی ئەو بێ ڕێزیەی مامۆستا پێی کردم، بێ ڕێزییەک، ڕەنگ بێت تا کۆتایی ژیانم لە بیری نەکەم(حەتمەن ئێستاش کە بیرم دەکەوێتەوە جۆرێک لە ڕق لە بەرامبەر ئەو مامۆستایە”ڕۆحی شادبێت” و بەرامبەر ئەو قوتابخانەیە، لە دڵ و دەروونم زیندوو دەبێتەوە و بێزم لەو ڕۆژە و لە خوێندنی قوتابخانەکەمان دەبێتەوە و هەست بە تێکشان و ئازار دەکەم!)

جا گووتم شەرت بێت پەندێکی وا بەسەر ئەو مامۆستایە بێنم و وانەیەکی وای پێ بدەم، تا مردن لە بیری نەچێت و ببێت بە عیبرەت، وەک چۆن منی کرد بە عیبرەت!

لەناو حەوشەی قوتابخانەبوو کەوای لێکردم، هەموو قوتابخانە بە شێوەی بازنەیی لە دەوری من و مامۆستاکە ڕاوەستابوون، کاتێک مامۆستا کەوتبووە ویزەم،
ڕێک دیمەنەکە وەکو ئەوەبوو تاوانبارێکی جەنگ، یاخود نازییەک بێنیتە گۆڕەپان و بە تاوانی هۆڵۆکۆست و جوڵەکە سوتاندن لە قەفەسی دادگادا، دادگایی بکەیت و تۆڵەی تاوانەکەی لێ بکەیتەوە، چ تۆڵە و دادگاییکردنێك؟ پێلەقە و شاپەزلە و قژ ڕاکێشان و جوێن پێدان! چ دۆزەخێک بوو خودایه ئەو ڕۆژە.
Shamal Ismael Kareem
گوێم لێبوو قوتابیەکان هەیان بوو قاقای دەکێشا و یەک بەدەنگ پێدەکەنی، هەبوو دەیگووت: ئەی باوکەڕۆ وڵا کوشتی،
هەشیان بوو لەوەکەیتری دەپرسی؟ باشە ئەو کوڕه چی تاوانێکی ئەنجامداوە و چی هەڵەیەکی کردووە!؟
نەم بیست کەسێک بەزەیی پێم دا بێتەوە و فریام کەوێت و لە ژێر دەستی ئە مامۆستا جەلادە دەرم بێنێت، تەنانەت مامۆستاکانی تریش، کە پێشووتر هێندە منیان خۆش دەویست، ئەو ڕۆژە چووبونە ناو بەرگی هۆڤێک و ببوون بە سادیک و چێژیان لەو دیمەنەی بە قەشمەکردن و وێرانکردن و تێک و پێک شکاندنی من دەبینی!

سەرتان نەیەشێنم و زۆر لە سەر ئەو دیمەنەی دادگایی کردنی دادگای نۆرمبێرگ نەڕۆم.

چیم کرد؟ تۆزێک ڕامکردە ئەولاتر و چی جوێنی ناشیرینە بۆیم حەواڵەکرد، ویستم بێتە پێش بۆم و تا زەربی خۆم بوەشێنم و فریای ڕاکردن بکەوم، مامۆستاکە، کە ئەو جوێنانەم پێدا، دووبارە هێرشی بۆ هێنامەوە و ویستی جارێکی تر شەلالی پێلەقە و بۆکسم بکات، یەکسەر دەستم دا بەردێک و تا هێزم تێدابوو دام لە قاچی مامۆستا و گوتی ئای باوکەڕۆ مردم، تەختی زەویم کرد و ڕامکرد و ئیتر ئەوساڵە هەمووی نەڕۆشتمەوە بۆ قوتابخانە.

دەمەوێت لە سۆنگەی ئەو چیرۆکە بە ئازار و ناخۆشەوە یەکەم بڵێم: تاکی کورد ئەفسوس، زۆرێکیان تاکێکی زۆر تاکڕەهەند و سرووشت شێواوە و دایمە عەفەویانەو بازاڕیانە و بە هەڵچوون و کاردنەوەیەکی مناڵانەی بێ بیرکردنەوە و دوور لە لۆژیک و هەڵسەنگاندنێکی ساغلەم و تەواو، شوێن شەپۆڵی مێگەڵ و هاش و هۆشی جەماوەر دەکەوێت و زۆر تۆتالیتارانە، تەنها دیوێکی شتەکان دەبینێت و تەقە بە تاریکییەوە دەنێت و هەمووی بووە بەدادوەر و بڕیاری لە سێدارەدان بۆ تاوانبار و بکوژ دەردەکات،
بێ ئەوەی لە کرۆکی باتەکەحاڵی بوو بێت و بزانێت حەقیقەتی بابەتەکە چییە و ئایە بۆ دەبێت کەسێک لە بەشی یاسابێت و ببێت بە بکوژ و دەستی بچێتە خوێنی مامۆستا و تاوانێکی هێندە قێزەون ئەنجام بدات!؟

ئایە تەنها کوژراو قوربانییە؟ ئەی بکوژیش قوربانی نییە؟
چی شتێک وای کرد بگات بەو ڕادەیه و ئەو کارەساتە قێزەونە ڕووبدات؟ هەلەکە تەنها هی بکوژە؟ یان تەرەفیتریش؟

ئێنجا نازانم بۆ تاکی کورد هێندە تینووە بە خوێن و تۆڵە سەندنەوە و هەمووی داوای خوێن ڕشتن و توڵەسەندنەوەی تاوانبار و لە سێدارەدانی بکوژ دەکەن!
و ڕاگەیاندنو میدیای کوردی بێت و بە خەڵک بڵێت:پێتباشە سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت؟

وەک بڵێیت کوشتن لە تۆڵە و لە سێدارەدان بنبڕی ئەو دیاردە بۆگەن و کوشتنەنی مرۆڤ دەکات و داری جادوویی جارەسەری کێشەی کوشتنە، بێ ئەوەی لە خۆیان و لە یەکتری بپرسن:ئەرێ هەر بەڕاستی کێ و چی مرۆڤ دەکات بە کوژ؟
بۆچی و ئایە لە بۆش ئەو کوڕه پەنای بۆ ئەو کارە قێزەونە برد؟
فاکتەر و هۆکارەکان چی بوون؟
هەرئەوە هەموو ڕاستیەکەیە، کە لایەنی قوربانی باسی لێوەدەکەن؟
هەر بەڕاستی
وەکو بەڕێز(یاسین حەسەن)ی نووسەر ڕۆژنامە نووس وتەنی: منیش دەڵێم(پاشاگەردانییە
کەم کەس لەم کەیسە، کە کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆیە لەلایەن خوێندکارێکی فەسڵکراوەوە، بە هاوسەنگی قسە دەکا.
کوڕەکە تاوانی کردووە،
بەڵام کوژراوەکان و مامۆستا خاتونەکەش، کە ژنی یەکێک لە دوو کوژراوەکە و فەسڵکەری خوێندکارەکەیە، پەپولە نین.
راگەیاندن، بەداخەوە، گەیەنەری هەواڵ و بنکۆڵکەری هەواڵ نییە، بەڵکو بۆتە پۆلیس و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکا.
سەیرەکە لەوەدایە زۆر کەس خۆیان لێبۆتە دادوەر و بریاری لەسێدارەدان بۆ تاوانبار دەردەکەن.
Shamal Ismael Kareem
هەیە دەڵێ دەبێ لەبەردەم زانکۆ لەسێدارە بدرێ.
هەیە دەڵێ ئەگەر نەخۆشیی دەروونیی هەبێ چۆن دەتوانێ دوو مامۆستا بکوژێ.
کەس ناڵێ ئەو کوڕەش قوربانییە و لەنێوان دوو زانکۆدا گیری خواردبوو، هیچیان ئامادەنەبوون، لەبەر خانمە مامۆستایەک، وەک خوێندکار وەریبگرن.
رۆحی هەردوو مامۆستاکە شاد.
خوێندکارەکەش،
بەداخەوە،
لەخوێندکاری قانونەوە بوو بە بکوژ و پێشێلکەری قانون..

دووەم:
بێگومان پەروەردەی باش، بەردی بناخەی هەرکۆمەڵێکی ساخڵەم و هەنگاوی یەکەمی دروستکردنی تاکێکی مەدەنی و هێمن و ناتوند و تیژ و شارستانییە، بە پێچەوانەیشەوە، پەرەوەردەی خەراپ هۆکاری سەرەکییە لە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵ و بەرهەم هێنانی تاکێکی توندڕۆ و سەرسەری و بێ مۆڕاڵ و نێگەتیڤ، هەموو باشیەکان لە پەروەردەیەکی شارستانی و باش و تەندروستەوە لە دایک دەبێت، هەروەها، هەموو خەراپیەکان و کارە دزێویەکانیش بەرهەمی پەروەردەیەکی سەقەت و خراپ و ناشارستانی و ناتەندروستن.

ئینجا دەبێت ئەو حەقیقەتە بزانین، کە بەر لە مامۆستا و قوتابخانە،
گووتراوە دایک قوتابخانەیه، بێگومان وایە، قوتابخانەی یەکەم، ماڵ و دایکە.
ئینجا دایک، کاتێک وەکو دایکێک، لە ماڵەوە نەتوانێت بەو ڕۆڵەی خۆی هەستێت و مناڵەکەی جوان پەروەردە بکات، یان بە شێوازێکی هەڵە پەروردەی بکات، بێگوومان بۆ مامۆستاو قوتابخانەی دووەمی زۆر قورستر دەبێت، ئەو ئەرکەی پەروەردەکردن، یان ڕاستکردنەوەی مناڵەکە.

پەروەردە دەبێت لە کۆمەڵێک ڕەهەندەوە لێی بڕوانین، تەنها ئەرک و کاری مامۆستا نییە، کۆمەڵێک دەست هەن لە پەروەردە کردندا، چی بە باشی، یان بە خراپی ڕۆڵ دەبینن، جابۆیەوە لە پێناو پەروەردەیەکی باش و شارستانی و ساغڵەم، دەبێت هەمووان دەست لە ناو دەست بن. لەوانە:
یاسا، خێزان، میدیا، کۆمەڵ ،قوتابخانە..تاد.
یانی باوکێک لە پێناو چەوتی و هەڵەێ کوڕەکەی هەڕەشە لە مۆستا بکات و بە مامۆستای زانکۆ بڵێت: بەسەرتەوە ناچێت.

دایکێک لە قوتابخانە، تەنها لەسەر ئەوەی مامۆستا قسەیەکی ڕەقی بە مناڵەکەی گووتووە، بێت و بە مامۆستا بڵێت: حەبڵ دەخەمە ملتەوە و بەو دەستانەی خۆم دەتخنکێنم!
دەبێت ئەو مناڵە کاتێک دەبینێت دایکی بەو شێوە ناشارستانی و سەقەتە بەرگری لێدەکات و بەو شێوە ناشیرینە هێرش دەکات سەر پەروەردەکارەکەی(مامۆستا)کەی، دەبێ چ ڕێزێک لەو مامۆستایه بگرێت و لە داهاتوو چ کەسێکی سەرسەری و شەڕانگێز و تاکێکی پڕکێشە و مرۆڤێکی خراپی لێ دەربچێت!

باوکی قوتابی بێت و حەرەمی قوتابخانە و پیرۆزی قوتابخانە بشکێنێت و هەڕەشە لە مامۆستا بکات، لەسەر ئەوەی مامۆستا شاپێک، یان دارێکی لە کوڕەکەی داوە، یان هەڵەیەکی بە رامبەر بە کوڕەکەی کردووە،

دەبێت ئەو مناڵە چ کەسێکی لێ دەربچێت؟
ئەوە بیینیمان چۆن دوو مامۆستا خەڵتانی خوێن دەکات و زۆر نامرۆڤانە، بە دێوەزمەی مەرگیان دەسپێرێت.

بۆ ئەوانەو دەیان نموونەی تری لەو شێوەیە، لە ئەزموونی ئەو چەندساڵەی مامۆستایەتیم ، هەمووی بەڵگەم هەیە و بە چاوەکانی خۆم بینیومە.

ئاخر من قوتابیم بینیوە، هێشتا لە پۆلی سەرەتاییە و بە مامۆستای گووتووە:
وەڵا باوکم پلەدارە و دەڕۆم و پێی دەڵێم بێت و لێپێچینەوەت لە گەڵ دا بکات!

مناڵی وا، حەتمەن بەرهەمی ئەو جۆرە پەروەردە ناشارستانی و نا تەندروست و سەقەتەیەی باوک و دایکە، کە سەرەتا ئاماژەم پێکرد.

چەندین جار بینیومانە، لە ڕاگەیاندنەکان، کە قوتابی بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر مامۆستا و زامداری کردووە.

بەر لەچەند ساڵێک، لە دێیەکی ئەو دەڤەرەی خۆمان مامۆستابووم،
قوتابیەکی پۆلی(حەوت)مان هەبوو، زۆر نەوەستاو ئاڵچاغ و بێ ڕێزبوو، لە بەرامبەر مامۆستاکان. تەنانەت جارێک لە ناو پۆل زمانی لێدەرهێنام، منیش تەنها هێندەم پێ گووت: کاکە بۆ وادەکەیت تەواو نیت، یان بەترانیت!؟

جا ڕێک بە ترش و خوێ پێداکردنەوە،
ئەمەی بۆ دایکی گێڕابوویەوە و دایکی یەکسەر تێلی بۆ بەڕێوەبەرەکەمان کردبوو و گووتبووی دێم لەگەڵ مامۆستا شەڕ دەکەم، چۆن وا بە کوڕەکەی من دەڵێت!؟

دایکی بەڕێز، ئەی لە خۆتت نەپرسی: چۆن کوڕەکەی من هێندە بێ ئەدەب بێت و بگاتە ئەوەی زمان لە مامۆستاکەی دەربێنێت!؟

هەرچەند ئەو دایکە بەڕێزە دواتر دانی بە هەڵەکەی خۆی داناو داوای لێبووردنی لێ کردم و ئەلحەق دواتر تابڵێیت ڕێزی دەگرتم.

من بیرم دێت و مناڵ بووم و بە چاوەکانی خۆم بینیومە، بە هۆی دەست لە پشتدان و هاندانی دایکەکەیەوە، گەنجێک، گەنجێکی تری، بە کلاشینکۆف خەڵتان خوێن کرد و بە سنووری مەرگی سپارد.

ئاخر دایکی وا، هەر لە مناڵیەوە، مناڵ پەروەردە ناکات، بەڵکوو شەللاتی درووست دەکات، جەلاد و بکوژ و شەقاوە پێشکێش بە قوتابخانە و کۆمەڵ و گەڕەک و شەقام و زانینگە دەکات.

ئێ باوکی ناحاڵی و دایکی بەڕێز:
تۆ لە ماڵەوە بە دەست دوو مناڵەوە گیرت خواردووە و بە شەق و پێلەقە دەکەویتە گیانیانەوە و خوا خواتە، بڕۆن بۆ قوتابخانە و دانێک، لە کۆڵت ببنەوە.

کەچی دێیت و لە سەر قسە پێ گووتنێکی مامۆستا، یان زلەیەکی مامۆستا، هەڕەشە و شەڕ و شکات دەکەیت!؟

ئەرێ بۆ جارێکیش بێت، بیرت نەکردووەتەوە و هەستت بەوە نەکردووە، کە تۆ بە دەست دوو مناڵەوە گیرت خواردووە!؟
ئەی مامۆستایەک، لە گەڵ چوارسەت مناڵ لە قوتابخانەیەک دەبێت حاڵی چۆن بێت؟

بیرت لەوە نەکردووەتەوە، مامۆستاش مرۆڤە، توڕە دەبێت و هەڵدەچێت، هەڵە دەکات، مناڵی خراپ بێزاری دەکات، ئەو شەلاتیەی تۆ درۆستت کردووە و بەڕەڵای گەڕەک و قوتابخانە و گیانی مامۆستات کردووە لە میزاج و کەسایەتی دەدات و بێ ڕێزی پێ دەکات.
قیامەت هەڵدەستێت، گەر مامۆستا هەڵەیەکی کرد و تووڕە بوو و جارێک لە مناڵەکەتی دا، تەواو ئیتر دنیا خراب دەبێت!؟
هەڵبەت مەبەسم لێرە هاندان نییە بۆ لێدان، کەس هەڵە تەفسیری قسەکانم نەکات.
بێگوومان من دژی لێدان لە مناڵم و بە هەموو شێوەیەک لێدان ڕەت دەکەمەوە.
نۆساڵیشە ساڵیشە مامۆستای وانەبێژم و یەك شاپ، یان دارێکم لە هیچ یەکێک لە قوتابیەکانم نەداوە، قوتابیەکانم هەندێکشیان کۆلێژیشیان تەواوکردووە و لەگەڵ خۆم ئێستا مامۆستای وانەبێژن.

بڕۆن لەهەموو قوتابیەکانم ببپرسن، بزان چەندە کەسێکی هێمن و ڕووخۆش و نا توندو تیژم لە گەڵیان و زۆر جار هەر بە شێوەی ستران و گۆرانی وانەیان پێدەڵێمەوە.
وەڵێ مەبەستم، خوانەخواستە، گەر مامۆستا هەڵەکی واشی کرد، ئەی لێبوردەیی؟ ئەی ڕێزگرتن لە مامۆستا؟
ئەی ئەو هەموو ماندوو بوون و دڵسۆزی و قوربانی دانەی مامۆستا لە پێناو پەروەردەکردن و فێرکردن و پێگەیاندنی مناڵەکەت!؟
یانی مرۆڤ ئاوا بێ ئەمەک و سپڵەبێت و بەو ئاسانیە و بە جارێک، ئەو هەموو چاکە و ماندووبوون و خزمەت و دڵسۆزیەی مامۆستا لە بیربکات!؟




نمایشی فیلمی “ئاتابای” ڕۆژی پێنجشه‌مه له سینەماکانی هەرێمی کوردستان ده‌ست پێدەکات

مەنسوور جیهانی

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “ئاتابای” لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی “نیکی کەریمی” ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران له ڕۆژی پێنجشه‌مه ٣٠ جوونی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک لە هەرێمی کوردستان ده‌ست پێدەکات.

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “ئاتابای” Atabai لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی “نیکی کەریمی” ئەستێرەی به ناوبانگی سینەمای ئێران، لە نووسینی “هادی حەجازی فەر” و “نیکی کەریمی” و بە ڕۆڵ بینینی هەندێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: هادی حەجازی فەر، سەحەر دەوڵەتشاهی، جەواد عیزەتی، دانیاڵ نوروش، یوسفعەلی دەریادڵ، مەهلەقا مەی نووش، مەعسوومە ڕەبانی نیا و میرمەجید حوسێنی دوای به‌شداری له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان فیلم و نمایش له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له ڕۆژی پێنجشه‌مه ٣٠ جوونی ٢٠٢٢ لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی، لە سینەمای “ئێمپایێر”ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر و هەروەها لە سینەمای “دهۆک مۆڵ” لە شاری دهۆک ده‌ست پێدەکات.

“ئاتابای” بەرهەمی ساڵی 2019 بە بەرپرسیاری “محەمەد تۆریوەریان”، بە هەماهەنگی خاتوو “مێهری فەریقی” بەرپرسی کۆمپانیای کلاسی ڤیژن، بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و “ئای فیلمپڕۆ” بە بەرپرسیاری “عه‌لی غیاسیوه‌ند” بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌که لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان پیشان ده‌درێت.

ئەم فیلمە کە یەکەمین جار، لە سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایشکرا و کاندیدی وەرگرتنی سیمورغی بلوورین لە 5 بەش و هەروەها فیلمی هەڵبژاردەی ڕخنەگران و نووسەرانی گۆڤاری مانگانەی “فیلم” لە ژمارەی ڕەشەمەی ساڵی 2019 بوو؛ لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداریی کردووە، لەوانە: چلەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و کۆنی فیلمی “کەمبریج” لە وڵاتی بەریتانیا و باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای هونەرەکان و فیلم و تەلەڤیزیۆنی بەریتانیا “بەفتا” BAFTA، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ئاسیا پەسیفیک” لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “داکا” لە وڵاتی بەنگڵادیش، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “پۆنا” لە وڵاتی هیندستان، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سۆفیەمنار” لە وڵاتی بوڵگاریا و چەندین فێستیڤاڵی دیکە بەشداریی کردووە.

فیلمی سینەمایی “ئاتابای” لە چواردەیەمین خولی جەژنی گەورەی ڕخنەگران و نووسەرانی سینەمایی ئێرانیش توانی 5 خەڵاتی سەرەکی لەوانە: خەڵاتی باشترین فیلم، خەڵاتی باشترین دەرهێنان، خەڵاتی باشترین سیناریۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەری پیاو بۆ “جەواد عیزەتی” و هەروەها خەڵاتی باشترین موزیکی دەق بۆ موزیکزانی ناوداری ئێرانی مامۆستا “حوسێن عەلیزادە” بەدەست بێنێت.

لە پوختەی سیناریۆی فیلمی سینەمایی “ئاتابای”دا هاتووە: “کازم ئاتابای” تەمەن 40 ساڵ بە هاوڕێیەتی لەگەڵ باوک و خوشکەزاکەی لە پیرکەندی ژیان بەسەر دەبەن و … .

هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی “ئاتابای” بریتین لە؛ دەرهێنەر: نیکی کەریمی، نووسەر: نیکی کەریمی و هادی حەجازی فەڕ، موزیک: مامۆستا حوسێن عەلیزادە، وێنەگر: سامان لوتفیان، مونتاژ: حوسێن جەمشیدی گەوهەری و بەرهەمهێنەر: نیکی کەریمی.




دۆستی تۆ دوژمنی تۆیە؟! دوژمنی تۆ دۆستی تۆیە… زانا رەزاق

زۆرجار دۆستی تۆ دوژمنی تۆیە ،دوژمنی تۆش دۆستی تۆیە.

یەکەم کاتێک تۆ نووسەری یان هەر کەسێکی تر ئاوا هەلەیەک بەرامبەر کەسی تر دەکەی، ئەویش چاوپۆشیت لێناکات ،یان هەلەکەت پێدەلێت ،یان داوای یاساییت لەسەر تۆمار دەکات ئەوا ئەمە بۆ تۆ زۆر باشە، چونکە بەهۆی ئەمەوە هەلەی تر و تاوانی تر ناکەیت بەلام کە چاوپۆشیت لێکرا یان خۆت زانیت ،هەلەی خۆت گوێت پێنەدا لەوانەیەو بەئەگەری زۆر ڕۆژێک بێت تووشی کەوتنی گەورەت بکات ، بەهیچ هەلنەسییەوە .

بەلام دۆستەکە لەگەلت وانیە و واناکات وادەزانێ باشە بەس خراپە ، ئەوەی سەرەتا ووتم باشە نەک ئەوەی تر.

بۆیە ئێمەی مرۆڤەکان هەلەو شکست بۆمان باشترە لەسەرکەوتن و هەلەنەکردن، چونکە سودی تێدایە بەمەرجێک دانێ پێدابنێن .

دووەم کاتێک تۆ فێرخوازی لە زانکۆ و شوێنی تر ئەوا ئەگەر لەگەل مامۆستاکە پەیوەندیت زۆرباش بێت یان خزم و برای ئەو بیت، هاوکاری باشت دەکات لەوەی کە پێشوەختە نمرەی باشت پێبدات، بەلام ئەوە وا دەکات بەئارەزووی خۆت چەند بخوێنی یان نەخوێنی، چونکە تۆ دەزانی دەردەچیت و بێترسی، بەلام ئەگەر مامۆستاکە توندبوو لەگەلت یان ڕقیشی لێبووی زۆر توند و تۆل دەبێ لەگەلت ئەوە بۆ تۆ زۆر باشە ،چونکە ئەمە وا دەکات تۆ بخوێنی و خۆت ماندووبکەیت چونکە تۆ لە ئەنجامەکە دەترسی یان ئاواتێک و ئامانجێکی گەورەترت هەیە.

خۆی ئەوەش یەکەم لەبەر ئەوە وا دەکات وادەزانێ باشە بەس خراپە دووەمیش وادەزانن خراپە بەس باشە.

سێیەم کاتێک کەسێک دزیت لێدەکات تۆش زانیت یان دەزانی ئەوە ئەوەش بۆ تۆ باشە، چونکە ئەمە وادەکات تۆ هەلەو کەم و کورتیەکانت چارەسەر بکەیت یان ڕێگای تر بدۆزییەوە، بەلام ئەگەر هیچ دزێیەکت لێنەکرابا ئەوا تۆ هەلە و کەم و کورتییەکانت نابینی، لەوانەیە ڕۆژێک بەجۆرێک دزیت لێبکرێت هەموو سەروەت و سامانت لێبردرێت و ئیفلاسیان پێکردبای. یانی دەکرێ بلێن دزی کردن هەبوونی دزیش باشە چونکە ئەزموونت پێدەبەخشێت.

چوارەم چونکە ئێمەی مرۆڤەکانی کۆمەلگەی ڕۆژهەلاتی هۆشیاریمان نزمە یان بلێین چەمکەکان و شتەکانمان بۆ شینەکراوەتەوە ئەوا زۆرجار ئاشکراکردنی تاوان و شێوازی تاوان خراپییەکان خراپە باش نیە ،چونکە کەسانێک سودی لێوەردەگرن چونکە لەبەرژەوەندییانە بەلام زوو ئاشکرا دەبن ،بەلام کەسانی تریش ئەزموون لە شێوازەکەی وەردەگرن کە مرۆڤانێک هەن ئاوا تاوان و شتی خراپ دەکەن.

پێنجەم کاتێک تۆ نرخی بەنزین یان هەر شتێکی تر گران دەکەی ئەوا بۆ تۆ زۆر باش نیە، چونکە لەدوورمەودا دا ووردە ووردە خەلک لێت دووردەکەوێتەوە،یانی کڕیارت کەم دەبێتەوە، بەلام ئەگەر نرخی شتومەکەکان شتی تر هەرزان بوو ئەوا بۆ تۆ زۆر باشە، چونکە ئەمە وا دەکات ووردە ووردە خەلکی زیاتر بێتە لات ، زیاتر بیفڕۆشیت ،کاتێکیش زۆر فڕۆشرا ئەوا بۆ خۆت قازانجی باشیش دەکەی ،چونکە ئەگەر بلێین لە شوێنێک نرخی شتومەکێک دە هەزار بێ هەزاری قازانج بکات تۆش بە نۆ هەزار بیفڕۆشی خەلکیش ئاشنا و زانیاری لەسەر هەردووکی هەبێ ئاوا هەردووکتان
هی کێ لەڕۆژێکدا زیاتر دەفڕۆشێت ؟ ئەی دوو مانگ ؟

بێگومان ئەوەی هەرزانترە هەر بەهۆی ئەمەشەوە حیسابی فڕۆشتنەکەشی بکەین بۆمان دەردەکەوێت لە دوورمەودا قازانجی هی تۆش لە هی ئەو کەسە باشە کە شت گرانتر دەفڕۆشێت .




نوسەر و خوێنەر… دڵشاد تاقانە

دوو دوانەی لێکگیر و هاوبەند،هیچیان بێ کامیان نابن، نوسەری بێ خوێنەر مردووە و خوێنەری بێ نوسەریش ناژی. هەتا نوسین نەبێ خوێندنیش نابێ بەڵام لەیاسای دیالێکتیکدا بەدوای یەکدا دێن و دەخولێنەوە.

نوسەر..
داهێنەرە و زادەی هۆشی تاک دەینوێنێ لەسەرەتاکانەوە هەتا ڕادەی بیرمەندی خاوەن بیرۆژەی تایبەت لەکۆی بوارەکاندا دەتوانێ پێشچنی ڕۆشەنبیری بێ. دواجار دەبێتە ناوێکی بریقاوەی مێژووی مرۆیاتی.

خوێنەر..
فێرمەندێکی هەڵسەنگێنەرە، بیرۆژە و توانامەندی نوسەران شرۆڤە دەکا، بەزادەی هۆشی خۆی بیردۆزەکان شیدەکاتەوە و دەسەلمێنێ. ڕۆڵیان کاریگەرترە لەگەیاندنی بیرۆکەکان، گشتاندیە و بێژمارەن هەرتاکێک و دووان و سیان نین.

نوسەری خوێنەر..
ئەو نوسەرە ژیکەلە و داهێنەرانەن کە خوێنەران هەڵیان دەبژێرن و هەمیشە لێیان سودمەندن، بەرهەمەکانیان دانیسقە و شایەنی خوێندنەوەیانە، بەپێشەنگیان دەبینن هەمیشە چاوەڕێی نوێکاریەکانیانن.

خوێنەری نوسەر..
ئەو حەشاماتە زیرەک و هێژاییە، تێگەیشتوو تاقیکاری بەرهەمی نوسەرەکانن. نوسەر بێ خوێنەرانی وەک چرایەکی هەڵنەکراوە لۆیە پێویسته نوسەر ڕێزی زیرەکی خوێنەرانی بزانی و بەگەمژەیان نەبینی بەرهەمی پڕوپوچیان بەسەردا تەخشان و پەخشان بکا چونکە گەورەیی خۆی لەدەسدەدا. بەداخەوە لەم سەردەمە پوچنوس زۆرترن لەجوانوس.