کارەساتێک بە ناوی “هاوسەرگیری منداڵان “!.. حەمید تەقوایی

وەگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

لە كۆماری ئیسلامیدا، هاوسەرگیریی منداڵان، یان وردتر بڵێین، دەستدرێژیكردنە سەر كچان، كارەساتێكی فرەڕەهەندەیە. کارەساتێک کە بە تەواوی لە یاساکانی شەریعەت و ئەخلاقی ڕزیوی ئیسلامی و تێڕوانینی ئیسلام و حکومەتی ئیسلامی بۆ ژن وەک کاڵای سێکسی و ئامرازێک بۆ چێژوەرگرتن بۆ پیاوان دێتە ئاراوە.
بەپێی ئامارەکانی حکومەت، لە چەند مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، هاوسەرگیری کچان بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ١٩٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦٧٤ حاڵەت. واتە ٦٧٤ کچی بچووک بە شێوەیەکی یاسایی دەستدرێژیان کراوەتە سەر. ئەمە تەنها ئاماری فەرمی حکومەتە؛ ئامارە ڕاستەقینەکان بێ گومان زۆر لەوە بەرزترن.
کاربەدەستان و “شارەزایان”ی حکومەت ئەم کێشەیە بە هۆکاری هەژاری و کلتوری خەڵکی گوندەکان و تەنانەت “پێدانی دەرماڵەی حکومەت بۆ هاوسەرگیری” دەزانن، بەڵام هەموو ئەمانە بەیەکەوە گرێدراون تا ئەو کاتەی حکومەت راستەوخۆ بەرپرسیار دەبێت لە کارەساتەکە لە دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵان بە شێوەیەکی ئیسلامی ڕزگارت بێت لە شەڕانگێزی کۆمەڵگایەک کە هەرگیز ئەم دڕندەییەی قبوڵ نەکردووە. هاوسەرگیری منداڵان لە ئێران تاوانێکی دەوڵەتیە.
لە یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا کەمترین تەمەنی هاوسەرگیری بۆ کچان ١٣ ساڵ و بۆ کوڕان ١٥ ساڵە. ئەم سنووردارکردنی تەمەنە نموونەیەکی ڕوونە لە دەستدرێژی یاسایی بۆ سەر کچان، بەڵام ئەمە تەواوی کارەساتەکە نییە. بەپێی یاساکانی حکومەت، هاوسەرگیری لە خوار ئەم تەمەنەوە، تەنانەت لە خوار تەمەنی باڵغبوونی شەرعیشەوە کە بۆ کچان ٩ ساڵە، تەنها بەو مەرجە ڕێگەپێدراوە کە باوک یان باوکی باوک مۆڵەتی پێدابێت. بەپێی یاسا شەرعیەکان “بەڵام [باوک یان باپیر] دەتوانێت ژنێک بۆ منداڵەکە دابنێت بەپێی پێویست”. دانپێدانانی پابەندبوون بەم “بەرژەوەندییە” بۆ دادگا دەسپێردرێت! سەرپەرشتی بەرژەوەندی؟! نازانرێت کام “بەرژەوەندی” دەتوانێت پاساو بۆ دەستدرێژیکردنە سەر کچانی خوار ١٣ ساڵ بهێنێتەوە و کام دادگای ستەمکاری ئیسلامی کە هیچ دوودڵییەکی نییە لە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ منداڵان، بڕیارە بەرگری لە منداڵان بکات!
لە دادگاستەم کارەکانی کۆماری ئیسلامیدا یاسا ئیسلامییەکان جێبەجێ دەکەن. ئەو یاسایانەی کە تەنانەت هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی کۆرپە و هەر جۆرە چێژێکی سێکسی لێیان لەبەرچاو دەگرن تەنها بەو مەرجەی “چونەناوەوە ڕونەدات” بە تەواوی ڕێگەپێدراوە و ڕەوایە. ئەم مەرجە هەڵدەوەشێتەوە دوای ئەوەی کچەکە دەگاتە ٩ ساڵ. واتە هەر پیاوێك دەتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ کۆرپەیەک بکات کە مۆڵەتی باوکی وەرگرتبێت و بیخاتە ژێر هەموو جۆرە دەستدرێژییەکی سێکسی و چێژوەرگرتنەوە و دوای تەمەنی ٩ ساڵی دەستدرێژییەکی تەواو بۆ ئەم دەستدرێژییە سێکسییانە زیاد بکات. ئەو کچە بچوکە کە قوربانی ئەم ڕێکەوتنەی نێوان باوکی و مێردی سەپێنراوی بێت، تەنانەت دوای گەیشتن بە تەمەنی باڵغبوون، مافی ئەوەی نییە سەرپێچی بکات و پابەند نەبێت.
ئەم ڕەفتارە سێکسییە لەگەڵ کچان لە هەر سیستەم و کۆمەڵگایەکدا کە بۆنی شارستانیەت و مرۆڤایەتی لێ بێت، بە تاوانێکی گەورە دادەنرێت و تاوانبارانیشڕوبەڕووی لێپرسینەوە دەکرێن و دادگایی دەکرێن. بەڵام لە ئێران خودی حکومەت هۆکاری ئەم دڕندەییەیە.
لە ئاستێکی بنەڕەتیتردا، کارەساتی هاوسەرگیری منداڵان بەشێکە لە سیستەمێکی فەلسەفی-ئەخلاقی پێش سەدەکانی ناوەڕاست کە لە لەدایکبوونەوە ژن بە کۆیلەی سێکسی پیاوان دەزانێت. ئه‌م مێشک وشکیە‌ فیکرییه‌یان له‌خەرمانەیەک لە پیرۆزی و فه‌رمانه‌ ئیلاهییه‌کاندا پێچایه‌وه‌ به‌ ناوی ئیسلام و نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌کانیاندا سه‌پاند.
ژن لە بیرکردنەوەی ئیسلامیدا بوونەوەرێکی سەربەخۆ نییە کە ئارەزوو و پێویستی مرۆڤی هەبێت، بەڵکو کاڵایەکی سێکسییە کە بۆ چێژوەرگرتن و چێژی پیاوان دروستکراوە. داپۆشینی ژنان لە منداڵییەوە پێچانیان لە چادر و حیجاب، ئاپارتایدی سێکسی و جیاکردنەوەی کچان و کوڕان و پیاوان و ژنان لە شوێنی کار و پەروەردە و شوێنە گشتییەکان، بڵاوبوونەوەی کوشتنی لەژێر ناوی شەرەفدا، کە لە جیاتی پەروەردەی سێکسی لە قوتابخانەکاندا، دوور و دابڕان لە ڕەگەزی بەرامبەر و ئەوان کچان فێر دەکەن کە شەرم لە جەستەیان و هەستەکانیان بکەن، کە کچ مافی ئەوەی نییە بە ئازادی لەگەڵ کوڕانی تەمەنی خۆی پێبکەنێت و دڵخۆش بێت و یاری بکات و وەرزش بکات، کە مافی ئەوەی نییە پێش زەواجکردن سێکس بکات، ئەو هیچ مافێکی نییە کە بەبێ ڕەزامەندی باوک هاوسەرگیری بکات ومافی ئەوەی نیە کە بەبێ ڕەزامەندی هاوسەرەکەی جیاببێتەوە، مافی سەفەری نییە بەبێ مۆڵەتی مێردەکە، هەروەها دەیان قەدەغە و سنووردارکردنی دیکە هەمووی لەسەر بنەمای سەیرکردنی ژنانە وەک کاڵای سێکسی.
دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان دەرئەنجامی ئەو سنووردارکردن و ناعەدالەتیانەیە. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌ له‌ ڕاستیدا كچه‌كانیان ده‌فرۆشن، و نه‌ریتی پیاوسالاری و سێكسیستی، بێ كاریگه‌ر نین له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت هۆكاری دروستبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تییه‌ و پیاوسالاری سەروو کۆنەپەرسستی، خۆیان کۆماری ئیسلامی و ئەو یاسا و کولتوور و ئەخلاقە ڕزیوانەیە کە بەسەر کۆمەڵگەیاندا سەپاندووە.
کۆمەڵگا هەرگیز ئەم یاسا و پەیوەندییە ڕزیوانەی چاخی بەردینیان قبوڵ نەکردووە. سەدان دامەزراوە و ڕێکخراوی ناحکومی و گروپی بەرگری لە مافی منداڵان لە هەموو شارەکانی سەرتاسەری وڵاتدا تەحەدای ئەو سیاسەت و یاسا ڕزیوانە دەکەن کە حکومەت ڕۆژانە دەیسەپێنێت، جموجۆڵی منداڵانی کار و سەرشەقام بزووتنەوەیەکی بەربڵاوە لە کۆمەڵگادا، کچان و ژنانی ئازادیخواز لەبەرکردنی حیجابی ئیجباریان بەکردەوە هەڵوەشاندوەتەوە و دیاردەی پێشکەوتنخوازی هاوسەرگیری سپی بەردەوام لە کۆمەڵگادا فراوانتر دەبێت. مرۆڤەکان ژیانێکی مۆدێرن و مرۆڤدۆستانەیان دەوێت، کۆمەڵگایەکیان دەوێت کە پەیوەندی سێکسی گەورەساڵان لەگەڵ یەکتردا بابەتی تایبەتی خۆیان بێت و هیچ مەرجێک جگە لە ڕەزامەندی لایەنەکان حوکمی نەکات. ئەوان دەیانەوێت سێکسی نێوان گەورەکان و منداڵان بە تاوان هەژمار بکرێت بە هەر شێوە و شێوازێک بێت، دەیانەوێت تازەپێگەیشتوان لە قوتابخانەکان پەروەردەی سێکس وەربگرن و ئازاد بن لە سێکسکردن لەگەڵ یەکتردا. خەڵک لە ناوبردنی ئاپارتایدی سێکسی و هەڵوەشاندنەوەی هەموو پیرۆزی و تابۆ و نەریت وکلتورەکانی ئیسلام دەوێت.
کۆمەڵگای ئێران سەد و هەشتا پلە دژی حکوومەتە لە پێوەندی لەگەڵ مافی منداڵان، هەروەک بوارەکانی دیکە. دەتوانین و پێویستە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانی هاوسەرگیری منداڵان هەنگاوی زیاتر بنێین و بەرەیەکی ڕوبەڕوو بونەوەی چالاکتر و هێرش بەرانەتر بکەینەوە. ڕوبەڕوبونەوەیەک کە دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر لە پێشخستنی بزووتنەوەی وسەرنگوم خوازی تەواوی کۆمەڵگادا بگێڕێت. تاوانی هاوسەرگیری منداڵان لە ئێران دیاردەیەکی دەوڵەتییە. وە ڕێگای مامەڵەکردن لەگەڵیدا ڕزگاربوونە لە حکوومەتی دژە منداڵ و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی.

٣٠ی ئابی ٢٠٢٢




خەنجەری خێڵ.. بەشی یەك(١)… شەماڵ بارەوانی

ئەوە چارەنووسی تۆیه هەڵاڵە،
کە خەنجەرێک شاخە و شاخ، شارە و شار و وڵاتە و وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە لە ستۆکهۆڵم، لە گەڕەکی فلەمینسبرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژماره هەژدە لە سنگت بچەقێ.. کێ دەزانیێ ئەو خەنجەرە له کێڵانی ئێستای ونبوونیدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنیوە؟ سنگی چەند نەوە له ژنانی وڵاتی بارانی هەڵدڕیوە؟”(١)
ئاری گیان زۆر دەترسم بەختی تۆ چارەنووسی منیش، هەمان شێوەی هی هەڵاڵە بێت و خەنجەری نەریت شارە شارە و وڵات به وڵات و کیشوەر به کیشوەر شوێنمان بکەوێت و سنگمان بپشکنێت.

تکایە ڕۆندك گیان، واز لەو بیرکردنەوە نەرێنی و ئەهریمەنیانە بێنە.
ئێمەدەدەین لەشەقەی باڵ و دەفڕین بۆ کەشکەڵانی ئاسمان، دەڕۆینە ژێر سێبەری عەرشی خوداوەند، لێره ون دەبین بۆ دوورگەیەکی خاڵی لە کەڵبەی نەریت و خەنجەری خێڵ، دەرۆین بۆ کیشوەرێکی هێمن، شوێنێک، نە کولتووری نێرسالاری تیابێت و نەیش دەستی عەشیرەتی وێ بگات.
هەرێمك، مەزهەبی تیایدا یاساخ بێت و عیشق دەستوور بێت.
ئاری گیان، تۆ مرۆڤێکی زیاد لە حەد خەیاڵیت و زۆر ڕۆمانتیکیانە بیردەکەیتەوە.
ئێمە هەرگیز لە کەڵبەی نەرین و خەنجەری خێڵ ڕزگارمان نابێت.

ئاخ لەدەست ئەو ڕەشبینیه بێ تامەی تۆ ڕۆندک گیان، ئاخ.

ئاری گیان:”
کورد هەمو ئامراز و ئامێرە هاوچەرخ و تازەکان بەکار ئەهێنێت کەچی کە قسەی لەگەڵ ئەکەیت بەزمانی خێڵ ئەدوێ !
ئێمە شوناس و پێناسەی هەڵەمان هەیە بۆ شارستانیەت و مەدەنیەت و پێشکەوتن و ، مامەڵەیەکی تەقلیدی لەتەک فۆرم و لێکەوتەکانی دنیای هاوچەرخ و نوێ ئەکەین بە جۆرێک نەدەستبەرداری کلتور و نەریتی دواکەوتوی خۆمان ئەبین و نە برواو قبوڵی عەقڵانیەت و شارستانیەتی پێشکەوتوی مرۆڤایەتی ئەکەین .”(٢)
ڕۆندک گیان، ئێمە، دەبێت شۆڕشێک لە مینتاڵێنت و ئەقڵیەتی خەڵک بکەین و هەوڵدەین دەسەڵاتی دەرەبەگ و ئاغا و شت لاواز کەین و لە ڕێگای چەکی مەعریفە و هێزی هۆشیارییەوە، مرۆڤەکان لە ئافاتەکانی ئەقڵیەتی عەشیرەگەرێتی و لە دەست خەنجەری نەریت و کولتووری نێرسالاری و دێوەزمەی مەزهەب قورتارکەین.
ئاریەکەم، کتێبی(مینتەڵێتی خێڵ)ت خوێندووەتەوە؟
نەخێر،
هیوادارم بیخوێنیتەوە، من چوار ساڵ بەر لە ئێستا خوێندمەوە
دەی ڕۆندک گیان، تۆزەک واز لە خێڵ و مێڵ بێنە.
خۆشم دەوێیت بە قەد هەموو دنیا
زۆر منت خۆش دەوێت ئاریەکەم؟
بەڵێ گیانەکەم زیاتر لەخۆم و لەهەموو شتێک، تەنها دایکم نەبێت.
ئاری دەزانت ئیشق جەنگێکی بێ ئامانە و یان دەتکوژێت یان شێتت دەکات، یاخود کەرت دەکات.
بەڵێ گیانەکەم، ئەی ئەوە نییە ئیشقی تۆ، تا سنووری شێت بوون و کەربوون بردوومی!
گیانەکەم، من ئامادەم لە پێناوت کێوی بێستون هەڵکۆڵم و لەگەڵ دێو بجەنگم و ئەستێرەت بۆ لە ئاسمان داگرمەخوارەوە.
نا، زور سوپاس ئاریەکەم، من ئەوانەم هیچ ناوێت.
ئەی؟
تەنها پاک و دڵسۆز و بە وەفاو ڕاستگۆبە، لەگەڵ من و ئیشقەکەت.
چییە، متمانەت بەمن نییە گیانە؟
با، بەڵام پیاوێک دەناسم دوو هۆزی بەردا یەکتری لە پێناو خۆشەویستی کچێك،
کەچی دواتر و دوای دەمێك، لەگەڵ ژنێکی تر دەستی تێکەڵ کرد و هاوسەرەکەی خۆی بەسەرگەردانی جێ هێشتوو هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ژنەیتر پێکهێنا.
بەو چەشنە، ئەو مەعشوقەی جارانی، کە سوێندی بەسەرەوە دەخوارد و دەیگووت: هەموو دنیا لەچاوی تۆوە دەبینم و لە پێناوتدا ئاینەکەشم دەگۆڕم و دەسبەرداری هەموو پڕەنسیپەکانم دەبم و هەر
هۆنراوەی ڕۆمانسی بەسەردا دەخوێندەوە، لە پڕ بە تەنیایی و دڵتەنگی و دڵشکان و حەسرەت و ئازارەوە سپارد.

ئاری گیان:
گیان، رۆندکی چاوەکانم، قلەکەم، هەناسەکەم، دیدەم، هەموو دنیام، ئیمپڕاتۆڕی هەرێمی دڵم، ئەمرکە و کۆیلەکەت لە خزمەتدایە.

ئاریەکەم:
“وا دابنێ تۆ حەزت لە ژنێکە، زۆر شەیدای ئەویت، گەر ببێتە هاوسەرت دەتوانیت بەهەشتێکی بۆ درووست بکەیت، ژیانی بۆ بڕازێنیتەوە، بەڵام ئەو کەسەی خۆشتدەوێت گوێی لە دەنگی تۆ نییە، هەست بە هیچ هەستێکت ناکات، دەڕوات و فەرامۆشت دەکات…
تۆ لە تەنیایی و تاریکی خۆتدا نوقم دەبیت، ئەوە دەتخنکێنێت کە دەبینی ئەو کەسەى خۆشتدەوێت نرخی دەنگی تۆی نەزانی، فەرامۆشی کردوویت.
بەڵام ئەو خۆشەویستە دەڕوات و پاش ماوەیەکی درێژ دەگەڕێتەوە، هەست دەکات ژیانی شتێکی گرنگی کەمە، هەست دەکات بەهەڵەدا ڕۆشتووە، هەست دەکات بە جۆرێک لە جۆرەکان لە جێگایەکدا هەڵەیەکی کوشندەی کردبێت کە بۆ دواوە دەگەڕێتەوە، دەگاتەوە بەردەمی تۆ، تۆ کەسێکی نەخۆش و تێکشکاوی، ئەو کەسەی تۆی تێکشکاندووە ئێستا لە بەردەمتدایە، بەڵام زەمەن ناگەڕێتەوە.”(٣).
تۆ ئاوام بەسەر بێنیت، دواتر من هەرگیز قبوڵت ناکەمەوە . من خاوەنی دڵێکی هێنده گەورە و لێبوردەییەکی لەو شێوە نیم. هاهاها
دڵنیابە ڕۆندک گیان، تۆش جێم بێڵیت، منیش ئەوکات هەرگیز دوایی شیعری وات بۆ ناهونمەوە و پێت ناڵێم”
دەترسم لە دووریت
گۆرانییەکانم
پڕبن لە دڵ شکان
و
زمانی حەرفەکانم
هێشووە ترێی لاڵی بگرێت

دەترسم
گڵۆپی چاوەڕوانیم بکوژێتەوە
و
شکان لەباڵی چۆڵەکەی شیعرم بڕوێت

دەترسم
پەڕەسێلکەی شەوی تەنیاییم
بگەڕێتەوە
و
قەڵەمی مەراقم
مان بگرێت

دەترسم
کەمانچەی دڵم
بێ ناز بکەوێت
و
کەس نەبێ
هۆنراوەکانم بژەنێت

کەس نەبێت
فوو لە ئاگری تامەزرۆییم
بکات
و
مۆمی خەڵوەت لەمیحرابی ڕۆحم
داگیرسێنێت

لە چاوەڕوانی تۆ
لۆچی پیری
لەسەرتابلۆی تەمەنم
ڕوا
و
پشتی ئاواتم چەمایەوە

قەسیدەم
گۆچانی حەسرەتی گرتە دەست
و
سۆمای خەونەکانم کوژایەوە

لە چاوەڕوانی تۆ
پەرێزی ڕۆحم
بوو بە خۆڵەمێش
و
پەرداخی مەستیم
پڕبوو لەفیراق

لەچاوەڕوانی تۆ
کەس نییە
کەوچکێک ماچ
و
کولێرەیەکی خۆشەویستیم
بداتێ

کەس نییە
قاوەی عەشقم
بۆ بگرێتەوە
و
لانکی مەراقم
ڕاژەنێ

کەس نییە
ببێتە مۆسیقای حەرفەکانم
و
دەستی خەیاڵم پڕکات لە ئیلهام

کەس نییە
تنوێتی شیعرم بشکێنێت
و
چاوی خامەم تەڕکات

کەسێ نییە
سوراحی گریانم لێوان لێوکات
لە خەندە
و
کراسی پێکەنینم
لەبەرکات”(٤).
ــــــــــــــــــــــ
١-گرەوی بەختی هەڵاڵە، عەتا نەهایی، ڕۆمان، چاپی سێیەم٢٠١٨، چاپخانەی:ئەندێشه، لاپەڕە(٧).

٢-کورد؛ بۆ ئەقڵی خێڵ تێناپەڕێنێ !؟، عەلی حەمە، ڕۆژنامەی(زەمەن)، ٢٣/٦/٢٠٢١.

٣- کەشتی فریشتەکان، بەختیار عەلی، ڕۆمان.

٤-پارچە شکاوەکانی دڵم، شەماڵ بارەوانی، شیعر(پەرەسێلکەی شەوی تەنیایی)، چاپی یەکەم٢٠٢٢، چاپخانەی: کارۆ، لاپەڕە(٧٣-٧٤).




ئەرز و حاڵێک… شیعری / نەوزاد بەندی

دەریشــــــــــکەوی دەرناکەوی وەک جاران
تۆیش لێمــــان بووی بە بەفر و تاوە باران
وشکەســـــاڵیی ، لە زۆر شتا ڕوویــــداوە
ڕووینەدابوو پێشـــــــــــــتر خەزانی یاران
ئەوا ڕووی دا ، ڕوو لە کوێ کەی ،ڕوو نیە
لە بێزاریی دێیتە دەر ناو بێــــــــــــزاران
کە شەو دادێ ، مات و ماندوو ..تێکشـکاو خەو قاتیە و .. ئەچیتە ناو بێــــــــــداران
یەک بست نەما ، شاخ و پێدەشت وڕوبار بوو به موڵکی ئاغا و نەخوێنـــــــدەواران
هەموو شتێ ژەنگی پارە پیســــــــی‌ کرد
لە گشت لا دێ بۆگەنــــــــــــی پارەداران
لە لاکەی تر ، کە ئـــــــەڕوانی بە ووردیی
ملکچەییــــــــــــە و کۆیلایەتیی هەژاران
دەسا خوایە ، ئەوانەی نوغرۆت کــــردن
لەگەڵ ئەمڕۆ لە یـــەک تەرازوو ، (بار)ان
چ سڕێکە ، ئەمەی ئێســــــــــتا ئەیبینین
تا بێ ئەستوورترە مــــــــــــلی بەدکاران؟




باسێک لەسەر مەرجەعبوون؟… زانا ڕزاق

سەرەتا مەرجەعیەت چەمکێکە پێناسەی وایە کە زانین و ئەزموون زۆر شتی لەسەر ئەو بنەمایەی کە دینیە یان سیاسیە یان نەتەوەییە دەبێ هەبێ یانی کەسانی تر کە ئەویان کردۆتە مەرجەع دەبێ لەو شتانە شارەزا نین و زانیاریان لەسەری نیە بۆ ئەو دەگەڕێنەوە ئەو قسەی لەسەر دەکات وەک هەقیقەتێک و زانینێک و ڕابەرێک.

سەرەتا مەرجەعیەت بوون واتە هی هەمووان هەمووان بەهی خۆیان بزانن چۆنیش بەهی خۆیان دەزانن ؟ یەکەم دەبێ بەیەکسانی سەیری هەموومان بکات دووەمیش ئەگەر لەناو گۆڕەپانەکە لایەنی تریش هەبوون ئەوا دەبێ ئەوانیش ڕەوایەتی بە مەرجەعیەتبوونی بدەن یانی ئەوانیش بیکەنە هی خۆیان چونکە ئەوانیش لایەنگریان هەیە کاتێکیش لایەنگریان دەبێ لایەنگرەکانیان لەسەر قسەی خۆیان دەڕۆن نەک ئەوەی خۆی کردۆتە مەرجەع چونکە وەکو ئایدۆلۆژیاکان وان لەسەر ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن هەقیقەت لای خۆیانە.

هەر بۆیە کەسێک کاتێک لەناو سیاسەتە دواتر لە سیاسەت دووردەکەوێتەوە ئەگەر بووە مەرجەع و خۆی بە ئاشکرا باسی کرد ئەوا هەر وەکو ئەوە وایە کە پێشتر چۆن لایەنگری هەبووە ئاواش کە واز لە سیاسەت دەهێنێت هەر ئەو لایەنگرانە بەهی خۆیانی دەزانن نەک هەمووان.

یەک شتی گرنگیش هەیە لەسەر مەرجەعیەتبوون ئەویش ئەوەیە کە سەرەتا ئەو ووشە دروست بووە بەکارهاتووە کەسێک بۆتە مەرجەع ئەوا دوای ئەو ووردە ووردە کەسانی تر بوونەتە مەرجەع زۆر بوونە مەرجەعیەت فراوان بووە ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو کەسەی مەرجەعبووە نەیتوانیوە کەسانی پاش خۆی وا پەروەردە بکەن کە یەکێک ببێتە مەرجەع نەک بەهۆی هەندێک شتەوە ئاوا فراوان بن

دواتر خەڵکانێک پاش ئەوەی یەکەم کەس کە ڕەوایەتیان پێداوە ئاوا پاش ئەو ڕەوایەتی بەکەسی تریان نەداوە هەروەها هەندێکیش بەهۆی پێش ئەوەی کەسی یەکەم بمرێت دابەش بوون بەسەر کەسەکاندا ئاوا پاش ناکۆکی هەر لەگەڵ ئەو کەسانە ماونەتەوە کە بە خۆی بەڕەوا زانیوە ڕەوا زانینیشی بەهۆی ئەو کەسانە و جەماوەرەکەی بووە …

ئەوە بەکورتی و پوختی

تێبینی نەمویستوە لەسەر لایەنی مێژوویی و زانیاری لەسەر مەرجەعەکان بنوسم

31 8 2022




رۆمانی ( گۆشەگيری ) خوێندنەوەيەک لە بن تريفەی مانگە شەو و شەپۆلە نەرمەکانی زنە-4-… سەردار جاف

{ بەشی چوارەم }

سياسەت يان ئايديۆلۆژيا
نەماندەويست توخنی ئەم لايەنەی رۆمانەکە بکەوين، جگە لەوەی پانتاییەکی فراوانی هەيە، لە نێو کورديشدا بە پێی پەتی تێی کەوتووين و ئیدی بۆتە هەموو ساتێکی ژيانمان، نووسەريش بۆ خۆی پەلکێشمان دەکات، ناکرێ ئێمەيش لێی بێدەنگ بين، نەجيب مەحفوز هەرچەندە لە خێزانێکی ئينتيمای سياسی پەروەردە و گۆشکراوە، کاتێ مناڵ بووە لە ماڵی ئەواندا باسی سەعد زەغلول کراوە و لە سەر ئەو رەوتە ژيانی هێناوە، کەچی کاتێک لە بارەی رۆمانی ” ميرامار” پرسياری کەسايەتييەکانيان لێ دەکەن، دەڵێ ‘ بە هيج مەبەستی سياسی ئەو کەسايەتيانەم دەستنيشان نەکردووە، کەچی خزايە نێو سياسەتەوە”، وەلێ نووسەری گۆشەگير باس لە ديدێکی ديکە دەکات و سياسەتی تێدا چڕ کردۆتەوە، ئێمە نامانەوێ بەراورد کارييەکی ناپێويست بکەين، تەنها دێين شرۆڤەيەکی سەرپێيانە لەو دونيا قووڵ و بەرفراوانەی ئايديۆلۆژيا لە ناو رۆمانەکە دەکەين، هەڵبەتە ئاشکرايە کە رۆمان خۆی لە خۆيدا رەنگدانەوەی واقيعی ژيانی مرۆڤايەتييە، وەلێ ئەم واقيعە لە ناو رۆمان و بۆ ئینتيمای ئايديۆلۆژی، لە رووی ئەندێشەييەوە نووسەر دەتوانێ بە رووداوە راستييەکانی کۆمەڵی خۆيەوە گرێی بدات، دەنا وەک خۆی گواستنەوەی ئەوا دەبێتە وتارێکی ئايديۆلۆژی و لە رێی رۆمانەوە نووسەرەکە ناخی خۆی دەردەبڕێت.
ئاخۆ نووسەر چۆن دەتوانێ واقيع بگوازێتەوە بۆ نێو رۆمان، بە رای ئێمە نووسەر ناکرێ واقيع وەک خۆی بۆ رۆمان بگوازێتەوە هەر کات ئەوەی کرد ئەو کات دەبێتە دەمسپی لايەنێک دژ بە لايەنێکی ديکە، مەرجيش نييە لايەنداری بکات يان بۆنی لايەنداری پێوە ديار بێت، ئەمە لە حاڵەتێک ئەگەر نووسەر بە ئەنقەست و دەستی مەبەستەوە پەنا ببا بۆ بواری سياسی و ئايديۆلۆژی، وەک ئیسماعيل حەمە ئەمين لێرەدا ئەو کارەی بۆ مەبەستێک کردووە، ئەو مەبەستەيش دەشێ روون بێت، ئەگەر زێتر بە وردی لێکۆڵينەوەی لە سەر بکرێت، هەموو نووسەرێکيش کاتێک دێتە سەر باری سياسی و ئايديۆلۆژييەتی حزبی، هيچی کەمتر نييە لەو دەزگا رۆژنامەوانامەوانييانەی لە خانەی بەرهەڵستکارين و ئامانجيان راستکردنەوەی هەڵەکانی حوکمڕانان نييە. ئێمە لێرەوە پێويستمان بەوەيە بزانين چ پەيوەندييەک لە نێوان ئەدەب و کۆمەڵگا هەيە، کاتێک لە رۆمانی سياسی دەنووسن، (( ئەدەب بە يەکێک لەو هونەرانە دەژمێردرێت کە پەيوەستە بە کۆمەڵگاوە، ديدگايان ديدگای ئەديب بۆ کۆمەڵگا لە رێگای ئاوێتەکردنی واقيع و خەياڵەوەيە، ديدگايەک يان چەند بيروبۆچوونێک بە شێوازێکی تواناداری دەخاتەڕوو، کە کاريگەری بە جۆرێک لە جۆرەکان لە سەر خوێنەر دابنێت))١٧. ئێمە باسەکەمان رۆچوون نييە بە شرۆڤەکردنی ئايديولۆژيا ئاخۆ ئينتيمابوونی سياسيش ئايديولۆژيايە يان نا، کە ئەمە مشتومڕێکی زۆر زۆر هەڵدەگرێت و وا بەسانایی لە بن هەنگڵی دەرناچين، لە کاتێکدا ئەم دەستەواژە جاڵجاڵۆکەییە ديدگای جياوازی لای بيرمەندانی وەک هێکڵ و مارکس و ئنگلس و نيچە و فرۆيد و هايدگەر و …… تاد خوڵقاندووە، کە هەر يەکە و بە تێگەيشتنی خۆی و بە پێی سەردەم و جوگرافيا و سنووری خۆی ديدگای خۆی خستۆتەڕوو، زۆرجار لە رووی ئالۆسکاوييەوە بۆ بيری کۆمەڵايەتی و سياسی و فەلسەفی و ئابووری قووڵبۆتەوە، ئێمە ئايديولۆژيا وەک ئەو بيرە سياسييە ديقەت دەدەين و قسەی لە سەر دەکەين بۆ ئەم رۆمانە. رۆمانی سياسی بۆچی دەنووسرێت، هەروەک گوتمان بۆ ئاشنابوون و بەرچاوراستی رووداوەکان لای خوێنەر، ئەگەر درزێک هەبێت رۆمانی سياسی ببێتە بەشێکی گرێنگ لە ئەدەب، وەلێ جگە لەوە خزاندنی لایەنی سياسی بۆ ناو رۆمانيش ئاماژەمان پێدا، (( رۆمانی سياسی زۆرجار سەرنج دەخاتە سەر پرسە سياسييە ناوخۆیی و نيشتيمانی و نەتەوەییەکان تاوەکو لە چوارچێوەی ئاراستە جوايەزەکان و چەندين ميحوەرەوەچارەسەريان بکات، جێگای ئەو قۆناغە جوايەزانە دەگرێتەوە کە پرسەکە پێیدا تێپەڕيوە))١٨. نووسەرە لەم رۆمانەدا تەنها لە سەر پرسە نێوخۆیی و نيشتيمانی و نەتەوەييەکان هەڵوێستەی نەکردووە، بگرە پەلی بۆ زۆر لايەن کوتاوە و رەنگە بۆ خۆيشی لە خۆی تێنەگات بۆ ئەم هەموو پرسەی ئاڵۆسکاندووە لەو پەڕی چەپەوە بۆ پرسی شۆڕشگێڕیی نەتەوەیی و دواتر ئیسلامی سياسی، نووسەر کاتێک بۆ خۆی تەنانەت ئينتيمايەکی سياسيشی هەبێت دەبێت ملکەچی داوا و خواستی حزبەکەی نەبێت بۆ ئەوەی ديدگای حزبەکەی بسەپێنێت، لە گۆشەگيری ئەمە نەکراوە وەلێ ئەم پرسە ديوێکی ديکەی هەيە و لێرە باسی ناکەين، (( لە نووسين و ديدگاکانی رۆماننووسی پورتوگالی ” خۆزيە ساراماگۆ ” ئەوەمان بۆ ساغ دەبێتەوە کە لە ساڵی ١٩٦٩ تا مردنی سەر بە حزبی شيوعی پورتوگالی بوو، مەرج و ياساکانی جێبەجێ نەکردوون، رۆمانەکانيشی رەنگڕێژی ديدگا و ئاراستەی حزبي نەبوون، بەڵکو بە فەلسەفەيەکی جياوازەوە دەينووسی هەموو جارێک خوێنەری سەرسام کردووە، لە کاتی نووسيندا گۆڕدراوە بۆ کەسێکی داهێنەر بە ئەندێشەيەکی ناوازەوە، ئەوەيە مەبەستم لە پێويستی جياکردنەوەی کاريگەری تەواو لە نێوان پێگەی هزری و ئينتيمای ئايديولۆژييەکانی نووسەرو دەقە رۆمانە داهێنەرەکانيدا )) ١٩. ئێمە نەهاتووين بڵێين نووسەر لە گۆشەگيريدا لاگيری ئينتيمای سياسی کردووە، يان بە پرسی حزبی رۆمانەکەی داڕشتووە ئێمە دەڵێين لە پشت خستنە رووی ديدگای سياسييەوە نە بەرژەوەندی گروپی خودان ئايديولۆژی لە بەرچاو بگرە نە بەرژەوەندی تاکە کەسی، خوێنەر لە خوێندنەوەی رۆمانەکەدا هەست بە مەبەستداری نووسەر دەکات بۆ هەر يەکێک لەو دوو بەرژەوەندييانە بێت.
ئینتيمابوون بۆ چەپ و هەڵگيڕانەوە، لە نێو رۆمانەکەدا هەست دەکرێ ئەو کەسێکی چەپی سەر بە بزاڤێکی” مارکسی – لينينيزم ” بزانين پاشان چۆن دێت و دەهری دەبێت و چ دەڵێ ؛ (( دەهری و بێزار بوو لەم گيرخواردنەی لەو وڵاتە تاريک و سارد و پڕ مافيا و جەردە و نەخۆشی سفلس و گۆناريايەی کە ناوی سۆڤيەت بوو، سۆڤيەت و بلۆکی سوسياليستی جگە لە مرۆڤی سەرخۆش و دز و قۆڵبڕ و تلياکخۆر و لەشفرۆشی هەرزان و مافيا نەبێت، هيچی لە دووی خۆی بەجێنەهێشووە،ل ١٤١ )) پێمان وايە ئەمە رێخۆشکردنێکە لە رۆمانەکەدا بۆ زێتر شۆڕبوونەوە بە لايەنی نەرێنی بلۆکی سۆسياليستی، هەر لە هەمان لاپەڕە و دوای چەند دێرێک دەڵێ ؛ (( گولاک ئەو سەربازگە تاريک و ترسناکانەی هەواڵگيری سۆڤيەت بوو، کە مرۆڤی تێدا لەتوپەت دەکرا و بۆ ئەبەد تامردن لەوێ بەند دەکران و کاری قورسيان پێدەکرا، سۆڤيەت رای وەها بوو، گۆرانی دەبێت هەر بۆ شۆڕش و لينين و ستالين و سۆڤيەت و کرێکار بێت، گۆرانی ديکە دەچنە خانەی چێژی سەرمايەدارێتی و دژە کرێکاری و کۆمۆنيستەوە، لە دوای ئەوەی کۆی سۆڤيەت و کۆی بلۆکی سۆسياليستی رووخا، خەڵکی هەناسەی ئازادييان هەڵکێشا، بەڵام هەناسە هەلکێشانێکی ژەهراوی، ل ١٤١ و ١٤٢ )). مرۆڤ لە شێوازی دەربڕينەکە هەست بە رک و کينەی نووسەر دەکات، نەک لێرە ئەگەر نەڵێين لە تەواوی رۆمانەکەدا ئەوا لە زۆربەی هەرە زۆری رۆمانەکەدا نە بەو جۆرە دەدوێ کە زمانێکی زبرئامێزە نە بە سۆڤيەت دەڵێ يەکێتی سۆڤيەت، نووسەر پێويستە لە ناو کەسايەتييەکان و گرێ و رووداوەکانی رۆمانەکە خۆی نەکاتە پاڵەوان لێگەڕێت با پاڵەوانەکان خۆيان رۆڵ بگێڕن، وەک گوتمان رۆمانەکە پێت بڵێ وەرە بمنووسە با پێشکەشی خوێنەرت بکەم، (( تەنها بيری لەوە دەکردەوە چۆن لەم پەرستگايەی ديۆنيزۆسە سەما بکات، لەوەدا وەک خۆی مەزندەی دەکرد بە دووی جێگە پێيە ئاوريشمينەکانی جاکۆمۆ کازانۆڤادا دەڕوات و دەيەوێت پشت بکاتە جڕتەکانی رۆشنگەری…. ل ١٥١ )). نووسەر نەک لێرەدا بێلايەنی پێيەوە ديارە بگرە لە تاو حەزی بۆ سەما چۆن دەدوێ بەڵکو بەرائەتيشی پێوە ديارە، تا دەگاتەی ئەوەی ” دەيەوێت پشت بکاتە جڕتەکانی رۆشنگەری” لێرەدا هەڵچوون و ئاوێتەبوونەوەی نووسەر بە رۆمانەکەوە دەردەکەوێتەوە. خۆی پێدا دەکاتەوە، ئەمجارەيان قێز لە رۆشنگەری دەکاتەوە، کە نووسەر تاکێکی بوارەکەيە. لە دونيای چەپەوە بەرەو خەباتی باشوور دەچين(( جونێت دوورا و دوور ئەوی وەک کوردە لات و بێپارەکانی رووسيا و سۆڤيەتی کۆن دەناسی، بەڵام دوای ئەوەی جارێکيان پێکەوە ڤۆدکايان خواردەوە و زانی ئەو لە ” شۆڕشکەرە” دێرينەکانە، ئەوی خۆشويست و هەستی دەکرد هەڤاڵێکی ونبووە. جونێت هێشتا خۆی بە مرۆڤێکی شۆڕشگێڕی مارکسی لينينی تێدەگەيشت و يارمەتی پەکەکەی دەدا لە ئاوديووکردنی کەسە تايبەتەکانيان بۆ ئەوروپا و تورکيا و بە پێچەوانەيشەوە، هەر بۆيە سومپاتی هەبوو لە گەڵ رابوردووی ئەو وەک شۆڕشگێڕێکی هەشتاکانی کوردستان، هەموو کاتێک کە جونێت باسی بەرخودانی کوردانی بۆ دەکرد ئەو بێزار دەبوو و دەيگوت؛ تکايە جونێت شۆڕش لە دونيادا کەرەکان پێهەڵدەستن و دۆڕاو و قەحپە و گەوادەکان لە بەرەکەی دەخۆن.ل ١٦٣ )). هەڵبەتە وشەی کوردستان بە چەمکە ئاوروپاييەکەی مەبەست لێی کوردستانی باشورە، کاتێکيش هەر دوای ئەوە دەڵێ ؛ (( راوەستە با شۆڕشەکەی تۆيش بێتە دەسەڵاتەوەو تامی پارە بکەن ئەوسا تێدەگەيت بۆچی لينين کتێبی ” دەوڵەت و شۆڕشی نووسيوە.ل ١٦٣ ))، لێرەدا نووسەر دوای قسەی عەوامی خەڵک کەوتووە، کە دەسەڵاتدارانی کوردستان پارەيان بيني بێت، بە ڕای ئێمە دەبووايە بڕێک لەو ديدە نێودەوڵەتيانەيشی باسکردبا، واتا ئەوديوی رووداوەکانيشی ببيني بايە، نەک يەک ئاراستە بڕوات، ئەوە وا دەکات خوێنەر تێبگات کە نووسەريش بووە بە يەکێ لە پاڵەوانەکانی پێکەوە لە ناو رۆمانەکەن.

نووسەر کە باسی مەلا مستەفا بارزانی دەکات ناوی مامە عەزە دێنێتە ئاراوە و دەڵێ؛ (( ئەو زەمەنە هێشتا مەلا موستەفا بارزانی لە مەنفای ئەمريکیی خۆيدا لە ژێر ئازاری دڵشکاندا دەيناڵاند، کەچی مامە عەزە لە مەنفای باشوری ئێراقدا لە ژێر ………. ل ١٢٤ )). ئەمە بەراوردکردنێکی ساغلەم نييە، راستە هەم مامە عەزە و هەميش مەلا مستەفا لە روانگەی مرۆڤبوونەوە مرۆڤن، لێ مرۆڤەکان هەميشە جياوازيان هەيە. ديقەت بدەن لە ماڵێکدا دوو برا لە خەسڵەتەکانيان جودان، لای دايک و باوکيش هەميشە نەرم نيان و خودان ئاکارە بەرزەکە خۆشەويستترە. چ جای بگاتە مرۆڤەکان هەر لە کردار و رەفتار و بەها ئاکارييەکان و دونيايەک خەسڵەتی ديکەی مرۆڤايەتی، لە بەزەیی و سۆز و ئەوينداری تا بە دڵفراوانی و بەرگەگرتنی ئازار و زەحمەتی و ماندووبوون و نەهامەتی دەگات، جا ئەمە لە ئاستی تاکی مرۆڤدا بێت، ئاخۆ لە سەر ئاستی سەرکردەوە دەبێ چی راگوزەر بکات، کە تراژيديای يەک گەل و نەتەوەی دەکەوێتە ئەستۆوە و بەرگەی دەگرێ و پێيەوە دەناڵێ و لە تێکۆشانيش کۆڵنادات و بێوچان بەردەوام دەبێت، نەدەبووا ئەم حاڵەتە لێرەدا ببا. سياسەت پانتاييەکی زۆر لە ژيانی مرۆڤەکان داگير دەکات، ئیدی هەندێ جار تاکەکان بەدەر لە خواستی خۆيان دەخزێنە نێو دەمودوو و گفتوگۆی سياسييەوە، ئەديبانيش لەم حاڵە بە دەر نين لە نووسينەکانيان وەلێ گەرەکە ئەديب هۆشيارانە تر مامەڵە لە تەک ئەم لايەنەدا بکات، جونکە ئەديب بۆ چارەسەر دەکەوێتە نێو باسەکەوە وەک تاکی ئاسایی نييە نەک بۆ ورووژاندن و جێهێشتنی بە بێ چارەسەرکردن، (( بيرمەند و رەخنەگری ئینگليزی تيری ئیگلتون وای دەبينێتەوە کە زانايان و فەيلەسوف و تيۆريستەکان بارگرانی ئەو وتارە يەکشێوازيانە لە ئەستۆدەگرن، لە بەرامبەردا ئەديبان پانتایی هەست و ئەزمونی باڵای بەها و رێزلێنان داگير دەکەن)) ٢٠. کەواتە ناکرێ ئەديب وەک سياسييەک بير بکاتەوە. لێرەدا لەم دوو نمونەی دەيهێنينەوە نووسەر وەک سياسييەک دەدوی ؛ (( ئەمەيش جيرۆکەکی ترە، بەوەی هێشتا شازدە ساڵی تەواو نەکردبوو کە شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٧٤ دا هەڵگيرسا، ل ١٢١ )). ئێمە پێمان وايە شۆڕش شۆڕشی نەتەوەيەک بوو لە کوردستانی باشوور بە سەرکردايەتی مەلا مستافای بارزانی نەک شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی، ئەو کات هەموو کورد لەم پارچەيە يەکدەنگ و يەکڕەنگ بوو، (( بەڵام کە شؤڕشی نوێ دەستيپێکردەوە، مامە عەزەی گەنج يەکەم کەس بوو رايکردەوە شاخ، بێگومان ئەو شانسی هەبوو کە لە کارەساتی هەکاری ١٩٧٨ رزگاری بوو. ل ١٢٤ )). کە دەڵێ شۆڕشی نوێ واتا شۆڕشی نوێی گەلێک يان نەتەوە و ميللەتێک، کە لە کاتێکدا شۆڕشی ئايديولۆژيايەکی تايبەت بوو، هەر خۆيشی نووسەر ئەو یايديولۆأيايە ساغ دەکاتەوە کە باس لە شەڕی هەکاری دەکات، لێرە وەک سياسييەک دوواوە کە پێويستە وەک ئەديبێک بدوێ، کە شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی شۆڕشی ئەيلول و گەلێک بووە، شۆڕشی نوێيش شۆرشی ئايديولۆژيايەکی تايبەت بووە دەبووا نووسەر لەو ئينتيما سياسييە خۆی دەرباز بکردبا، کە رەنگدانەوەی مێژوو و رابردووی کۆنی پێوە ديارە لە رۆمانەکەدا، لێرەدا باسوخواس لەمەڕ ديدی ئايديولۆژی لە رۆمانەکەدا کورت دەکەينەوە و نامانەوێ درێژدادڕی تێدا بکەين . لێ ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێت لە رووی سياسييەوە کۆتایی پێ بێنين، ئەوەيە ؛ (( کێ مەزندەی ئەوە دەکات خەڵکانێک هەبن ئەوەندە گێل بن لە حەوشەی پشتەوەی مەخفەری پۆليس شەڕەچەقۆ بکەن و يەکتر شەڵاڵی خوێن بکەن، کێ مەزندەی کەرێتی کوردیی دەکات، جگە لە کورد نەبێت. ل٤٥٦ )). هێندە دەڵێین ئەگەر نووسەرێکی ” عارەب يان تورک ياخو فارس ” کوردی بە کەر لە قەڵەم بدابايە چ فەوزايەک دەخوڵقا، دەبووە هەرايەک ئەوسەری ديار نەبووايە، ئەم تەوزيفکردنە دەستەو گروپ و کەسانێک ناگرێتەوە وەلێ بە شمولی باسی کەرێتی کورد دەکات، کە کورد کەر بێت ئەی نووسەر بە زمانی کوردی بۆ کێ دەنووسێت.

پڵۆتەکە ” الحبکة “
چەند کەيفساز و زێتر ئاوەدان دەبووين ئەو دەمانەی بە نێو دونيای مەجاز و ريتم و هارمۆنييەت و پانتایی و فەزايەکی ناوازە و بە سەليقەدا تەيمان بکردبا و ترۆپکی ئێستاتيکامان لە نێو گۆشەگيردا شەن و کەوی بکردبا و نەوەی نوێمان وەئاگا بهێنابايەتەوە کە دەتوانن جوانناسی و ديقەتدانی فەزای رۆمان لە گۆشەگيرەوە فێرببان، چەندە ئێمەيش دونيايەکی ئەدەبيمان قووڵتر دەکردەوە و هێندەی لە سۆراغی سەرچاوەو ژێدەری لابەلا دەبووين لە دونيای ئەدەب و پانتایی و فەزای رۆماندا نوقم دەبووين، بە هەر حاڵ دونيايەکی لەو جۆرەمان لە پانتاییەکی بەرفراوانی ژينگەکەدا بەدی نەکرد، لە سەرەتاييشدا باسمان لەوە کرد رەخنەگر بۆ خۆی کە دەکەوێتە شرۆڤەکاری ژانرێکی ئەدەبی لە دڵەوە دەيخواست بۆ خۆی ئەو داهێنانەی بنووسيبا تا کون و کەلەبەرە ناتەواوەکانی بە جوانی کەفماڵ بکردبا و رەونەقێکی ناوازەی ببەخشيبا. پڵۆتەکە يان پلان ياخود گرێ کە بە عارەبی دەکاتە ” الحبکة ” بۆ رۆمان يەکێکە لە بنەما سەرەکييەکان پێويستە نووسەر چۆن ئاوەزی” عقل ” ی خوێنەر شێلو دەکات بە هەمان جۆر روونی بکاتەوە، با بزانين گرێ چييە(( ئەو رووداوگەلانەن لە چيرۆکدا روودەدەن بە ستراونەتەوە بەرايەڵەيەکی پەيوەست کە بە پەيوەندی هۆکارانەی نێوانيان هەرگيز لە کارەکتەرەکان جيانابنەوە، گێڕەرەوە هەميشە کارەکتەرەکانيمان وا نيشان دەدات کە ئاوێتەی رووداوگەلێکن، کاريگەريان بە سەر يەکەوە هەيە بە هيچ شێوەيەک لە شێوەکان لە يەکتری جيانابنەوە)) ٢١. هەر لە درێژەیدا و لە پێناسەی گرێ دەڵێ ؛ (( ئەو رێگە چارەسەرە تەکنيکييە کە نووسەر لە سەر کەرەستەی خاوی چيرۆکەکەی دەيگرێتە بەر)) ٢٢. کەواتە پێويستە نووسەر هەر لە سەرەتاوە ئاشنامان بکات بە کەسايەتييەکانی رۆمانەکەی و ژينگەکەی ئەو گرفت و ئاريشانەی دەيخوڵقێنێت، سەرەتا خوێنەر وا تێدەگات کێشەکە ئەوەيە کە لە نێوان ” سوزی ” و ” ڤێسنا ” لە سەر ئاشنا بوون بە زمانی ئەڵمانی يان کۆڵانی خوارو و خێچە: (( نازدار کە نێوی خۆی نابوو سوزی، هێمنتر و پڕتر بوو لە وشە و دەستەواژەی ئەڵمانی. جارجارەيش بۆ سوژنکردنی ژنانە بە ڤێسنادا هەندێک وشەی بەکار دەهێنا کە ئەمەيش ڤێسنای تووڕە و دەهری دەکرد، بۆ نمونە وشەی ” ئۆپتيميست – Optimist ” ئەو وشەيە بوو هەموو جارێک سوزی بەکاریدەهێنا و هەموو جارێکيش دەبووە هۆکارێک بۆ سەلماندنی گەوجێتی ڤێسنا.ل ١٠ )) دەربارەی کۆڵانی خواريش لە هەمان لاپەڕە دبێژێت ؛ (( کاتێک بە کۆڵانی سەر شەقامە گشتييەکە پێکەوە تێپەڕ دەبوون و خێرا دەيگوت ؛ سوزی دەزانی ئەم کۆڵانە خوارە… ئيدی سوزی رادەوەستا و دەيگوت ؛ گێلە کوا کۆڵانی خوار هەيە لەم دونيايەدا… ئاوها شەڕەکە دەستيپێدەکردەوە.ل١٠ )) ئەم مشتومڕە لە نێو رۆمانەکە لە نێوان ئەم دوانە دەبێتە مشتومڕ و دەموودوو، خوێنەر وا هەست دەکات ئەمە گرێکەی رۆمانەکەيە و پێويستە نووسەر بيگەيەنێتە ترۆپک و پاشان هێدی هێدی بۆ خوارەوە و چارەسەرێکی بداتێ. خوێنەر لە لاپەڕە ١٣٧ کە دەگاتە ” ئيگۆيەکی دوور ؛ جاکۆمۆ کازانۆڤا” دوای خوێندنەوەی چەند لاپەڕەيەک لەم ئيگۆيە هەست دەکات دەچێتە نێو رووداوگەلێکەوە تێچڕژاو و ئاڵۆسکاو خوێنەر پێويستی بەوە دەبێت بە هێمنی لە سەرخۆ بە بيرێکی فراوانەوە بچێتە نێو رووداوەکان، کێشەکە لە وێدايە ئەو هەموو رووداوگەلە دوای تەواو بوونی رۆمانەکە زۆربەی رووداوەکانی بۆ يەکلا نابێتەوە، بشێ نووسەر بە ئەنقەست کردنەوەی دەرگاکانی بە رووی خوێنەردا واڵا کرد بێت بۆ ئەوەی بۆ خۆی رۆمانێکی تەواو نەکراو تەواو بکات …

درێژەی هەيە..

بەشی یەکەم…

بەشی دووەم…

بەشی سێیەم…




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…24…شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و چوار/
مـەلایەك گـوێ لە ئـوم کـەلـسوم دەگـرێت!

هەر سەبارەت بەو گۆرانی و شتە، لە سەردەمی سەرەتای فەقێیاتیم،
فەقێیەکمان لەگەڵ بوو(مەڵا. ڕ. ن)،پەیمانگای ئیسلامی تەواو کرد و ئێستا پێش نوێژ و ووتارخوێنە لە شاری هەولێر .
پێشووتریش:کارگێری لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بوو.

ماوەیەک:بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بوو.
ئێستا نازانم لەو پۆستە ماوە یان نا.
پێشی گووتم: کە راهێنەری مرۆیی نێودەولەتیشم ئێستا.

جا ئەو کاتەی پێکەوە فەقێ بووین.
دەیگووت:مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی گوێ لە گۆرانی ئوم کەلسوم دەگرێت!
ئەو مامۆستا ئایینیە بەڕێز و و کۆنە فەقێیەی هاوڕێی سەردەمی فەقێیاتی و حوجرەم، لە کاتی نووسینەوەی ئەو بەشەی (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا.

(٢٠٢٢/٨/١٩) کە دەکاتە ڕۆژی هەینی، لە ڕێگای نامەگۆڕینەوە و تێلی واتسئاپەوە پێوەندیم پێوەکرد بۆ دڵنیایی بوون لەو بەسەرهاتەی کە ئایه بیریەتی وەختی خۆی لە فەقێیاتی پێگووتم کە مەلا سەید(ئە) پێنجوێنی گوێ لە گۆرانیەکانی ئوم کەلسوم دەگرێت؟ گووتی: نەک هەر ئەو، زۆرێک لە یەکگرتووەکانی تریش گوێ لەم و لە گۆرانی تریش دەگرن.
لەگەڵ ئەو مەڵایەی هاوڕێم، زۆر قسەمان کرد و باسی دنیایەک یادگاری و بەسەرهات و بیرەوەریەکانی سەردەمی فەقێیاتیمان کرد و تێر تێر پێکەنین وپێی گووتم: بیرەوەریەکانت لە کوێ بڵاو دەکەیتەوە؟
گووتم:هەفتەی بەشێک لە ڕۆژنامەی(ڕێگای کوردستان) و لە هەریەک لە ماڵپەڕەکانی(دەنگەکان) و (دابڕان) و (وتاری کورد) و (قەندیل24) و پاشان لە ماڵپەڕی(کوردپێدیا) ئەرشیڤ دەکرێت.
گووتی لینکەکەیم بۆ بنێرە با بیانخوێنمەوە.

ئینجا گووتی:منیش وتار بڵاو دەکەمەوە، لە گۆڤاری(گوڵان) و دوو وتاری بڵاوبووەوەی خۆی بۆ ناردم، یەکیان سەبارەت(حوكمی ڕەگەزی سێیەم لە ڕووی شەرع و لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە)و ئەوەیتریشیان باسی( پێکەوەژیانی و ئایینی و نەتەوەیی بوو لە کوردستان) و خوێندمەوە. حەققەت شتێکی جوانی نووسیبوو و دڵخۆشی کردم بەمە و پێم گووت:بەڕاستی دڵخۆشم کەمن و تۆ لەو تێگەشتنە داخراو تەسکەی پێشووتر و سەردەمی حوجرە هاتووینەتە دەرو گەیشتن بێره و باوەڕ بە پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە ئاینەکانیتر بکەین به پڕەنسیپ و، هەر بەڕاستی من کاتێک بیر لە هەندەك ڕفتار و شێوازی بیرکردنەوەی پێشووتر و سەردەمی حوجرە و خوێندنی ئیسلامی و فەقێیاتیم دەکەمەوە، قێز و گاڵتەم بەو بیرکردنەوە و تێگەیشتن و جیهانبینیەی ئەوسام دێتەوە و لە هەمان کاتیشدا تەریق دەبمەوە و هەست بە خەجاڵەتی و شەرمەزاریەکی بێ ئەندازە دەکەم و لەخۆم دەپرسم: هەر بەڕاستی ئەوە من بۆ وا بووم و هێند کەسێکی بیروشك و ڕادیکاڵ و ناحاڵی بووم؟!
جا من و ئەو مەلا بەڕێزەی هاوڕێم لە کاتی فەقێیاتیماندا، هەردووکمان یەکگرتووی ئیسلامی بووین و دواترهەردووکمان بە تەواوی وازمان له یەکگرتووو ئیسلامی و ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی هێنا.

پێم گووت: حەققەت من هەموو ئەو مامۆستا ئایینی و(بە تایبەتی ئەو مەلایانەی کە ئنتیمایان بۆ هێزە ئیسلامیە سیاسی و گرووپە سەلەفیزمەکان نییە و ئایین تێکەڵ بە سیاسەت ناکەن و خەڵکی تەکفیر ناکەن)، مرۆڤە لیبڕاڵ و، ئەتایست و ئەکتەر و نووسەر و شاعیر و ئەو کەسانەم زۆر خۆشدەوێت، کە باسی پێکەوە ژیان دەکەن و باوەڕیان بە پلورالیەتی ئایینی، سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیه و چەمکی تولەرانس(لێبوووردەیی) ڕەتناکەنەوە و ڕێز لە جیاوازیەکان دەگرن و هێرش ناکەنە سەر ژیانی تایبەتی مرۆڤەکان و هەرگیز، پەلاماری ئازادی و حەز و ویستی هیچ کەسێک نادەن لە وتار و وەعز و شیعر و قسەکانیاندا.

گووتم:منیش لە چڵ(٤٠) ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕدا بابەتی هەمەجۆر و وتار و شیعرم بڵاو دەبێتەوە.

پێشم گووت:
لە سێ بەشی (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا باسی تۆ دەکەم و ڕوحمت پێناکەم و باش لە حەقت دێم و دەتکوتمەوەو ئەو ڕووداوەش باس دەکەم کە کاتێک ئەو شەوەی حوجرە لە ساڵی(٢٠٠٧) تابلۆیەکی ئایینیمان لە کاتی شەڕە بالیفی فەقێکان شکاند و تۆ ئەمیر و براگەورەی حوجرە بوویت و لێمان توڕەبوویت و جوێنێکی زۆر مزرت پێداین و لە بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا جوێنەکە دادەنێم، پێکەنی و گووتی:ئەوەی نەنوسی هاهاها بۆشەی بدێ ( ……..)
گووتم:خەمت نەبێت هەر دەینووسم، بەڵام بەهۆی ڕەچاوکردنی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و ئەتەکێت و مۆڕاڵی نووسینەوە، دەیکەمه پیت پیت و جوێنەکە وەکو خۆی بەو زەقیەوە دانانێم.
(لە بەشەکانی داهاتوودا باسی ئەو جوێنە و بیرەوەری زیاتر سەبارەت بەو مامۆستا ئایینیە بەڕێزە باسدەکەم).

جا گووتم هەم زەم و هەم مەدحکردن تێدایە لەو چەند بەشەی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا سەبارەت بەتۆ. هاهاها پێکەوە دامانە قاقاو گووتم: بەڵام لە زەم کردنتدا ناوم نەهێناوی و دڵنیا بە تەنها من و فەقێیەکان دەتناسینەوە لەو بەشەی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا و گووتی: ئاساییە و حەزدەکەیت ناویشم بێنە و:( چی دەنووسی بنووسە
بەس بە زەمیرەوە، سەبرت هەبێ، هاهاها).

حەققەت لاریشی نەبوو ناوی بێنم، بەڵام من، گووتم نا، نەخێر، من هەرگیز ناوت ناهێنم و من هەر شتێک زەمی تێدا بێت، هەوڵم داوە ناوی ئەو فەقێ، یان مامۆستا ئایینی و مەڵا بەڕێزانە نەهێنم، کەبیرەوەری و چیرۆکەکە پەیوەست و تایبەتە بەوەوە و تەنها بە پیت ئاماژەی بۆ بکەم، یان بڵێم:فەقێیەك، یان مامۆستایەکی ئایینی و مەلایەك.

ئینجا دواتر ئەو مەلایەی هاوڕێی سەردەمی فەقێیاتیم، زانیاری سەبارەت به بڕوانامە و وەزیفە و کارەکانی خۆی داپێم و منیش زۆر سوپاسم کرد بۆ ئەو هاوکاریکردنەی و پشکێش کردنی ئەوزانیاریانەی بە (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)و
پێم گووت:بڕۆ تۆ وتاری جومعەت هەیه با درەنگ نەکەویت، خۆ وەکو من نیت نوێژ نەکەیت و نەڕۆیتە مزگەوت هاهاها پێکەوە دووبارە دامانەوە قاقا گووتم: کوڕە مامۆستا من ئەو فەقێیەی جاران نیم و بەو خوایە ئێستا یەک نوێژان ناکەم و دووبارە دامانەوە قاقاو گووتی:
:ئەویش باش دەبیت اشاللە. ئیتر خواحافیزیمان لەیەکتری کرد.




خەیاڵ ماناکردن… دڵکەش قادر

سەفەرکە با خەیاڵی شیعرت
بە ئاقاری گوماندا ڕەت نەبێ
با چناری شیعرم
لە بسکی کیژێک
لە تەپوتۆزی مناڵێک
لە چۆڵەوانی شەقامێک
ون نەبێت
با دڵی من لە سوچێکێ ئەم گەردوونەدا ون نەبێت
با من و تۆ لە سوچێکی شاردا
بۆ ئێوارەیەکی مانا نەگەڕێین
من لە خوانی ماناوە بۆ ژوانی گەردوون
دڵم لێدەدات و
تۆش لە جوانی ماچێک
لە شانۆی شارێک
لە پیاڵەی مەستبوون
تێناگەی
چ تاڵە بێ خەوی
چ وێرانە خۆشخەیاڵی.
کاتێ شەپۆلی شیعرم مانایەک ناهێڵێتەوە
نەوڕەسێک لە سەماکردن
لە وتنی ستران
جوانییەک تەوزیف دەکات
هەتا عیشق هەیە
ڕستە لە میتای زمان ناوەستێ
پەڕەگرافێک پەیڤ
خەیاڵ ماناکردن.

دڵکەش قادر




کۆمەڵگاو سیستەمەکانی بوارەکان؟… زانا ڕزاق

خۆی هەموو کۆمەڵگایەک کۆمەڵێک بواری هەیە ئەو بوارانەش هەر یەکەیان بۆ ئەوەی گەشەبکات دەبێ سیستەمێکی سەربەخۆی هەبێ ،هەر کۆمەڵگایەکیش ئاستی لەگەڵ کۆمەڵگای تر جیاوازە ، سیستەمەکانیش وەکو سیاسی و تەندروستی ،خوێندنی باڵا و پەروەردە، سەربازی و هەموو ئەوانی تر دەبێ بە شێوەیەک بێ کە سیستەمی نووسەران و ڕۆشنفکران لەگەڵ ئەو هەموو سیستەمانی تر بەشداربن.

هەر سیستەمێکیش دادەنرێت دەبێ هەلکەوتووی و دروستکەری ئەو سیستەم یان سیستەمانە هی ئەو ووڵاتەو کەسانی بێ نەک سیستەمی ووڵاتێک کۆمەڵگایەکی تر بهێنی کە ئاستی لەهی ووڵاتەکەت بەرزترە خەڵکەکەشی ئاستی هۆشیاری باشترە .

لێرەدا کاتێک سیستەمەکان ئازاد دەبێ نابەسترێنەوە بە سیستەمی سیاسی ئەوا ئەو جۆرە سیستەمانەی بوارەکان ووردە ووردە پێشدەکەون بەڵام کاتێک سیستەمەکان لە ووڵاتە دواکەوتووەکان دەبنە پاشکۆی سیستەمی سیاسی ئەویش بە ئارەزووی خۆی کار لەسەر سیستەمەکان دەکات و چۆنیشی بوێت بخاتە ژێردەستی خۆیەوە ئەوا زوو ئەو سیستمانە پێشناکەون چونکە ئازادنین کاتێک ئازادیش لە بیروڕا و جوڵە نەبێ ئەوا ئاوا هەمووی خراپییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی سیستەمی سیاسی چونکە ئەو بەخۆی بەستۆتەوە نەک کردبییەتیە سیستەمانێکی سەربەخۆی کاتێکیش سیستەمی سیاسی ئەو سیستەمانەی تر ئازاد دەکات کە لەسەر ڕێچکەی ڕاست و زانستی بڕوات ئەوا چاکەکەش و گەشەکردنیشی بۆ ئەو سیستەمە سیاسییە دەگەڕێتەوە کە ئەوانەی ئازاد کردووە هەردوو لایەنی زیانی و سودی بەسترانەوەی بە سیستەمی سیاسی و کردنی بە سیستەمانێکی سەربەخۆ لە دوورمەودا دەردەکەوێت.

28 8 2022




کورتە چـیرۆک بۆ منـداڵان/ داپـیـرەم حـەزی لە کـارە.. رەزا شـوان




 


داپیـرەم هـەر لە منـداڵـیـیەوە، چـالاک و ئـیـشکەر بـوو. لە ئـێستادا تەمەنی لە نـەوەت سـاڵ زیـاترە، لە دەست و پـێیـەکانی نەکەوتـووە. حەز لە جـووڵە و لە کارکردن دەکات. داپیـرەم رۆژەکـانی هـەفـتەی بـەم شـێوەیـە دابەشکـردووە:

شەممە: مەڕەکەی بـریـنگە دەکـات (خـوریەکـەی دەبـڕێتـەوە).

یەکشەممە: خورییەکە پاک دەشواتەوە و لەبەر خۆردا هـەڵیدەخات، تا وشک دەبێتەوە.

دووشەممە: خـورییـەکە شیـدەکـاتـەوە و دەیـکات بە دەسـتـپـێچـک.

سێ شەممە: بە تەشی خـۆرییەکە جـوان دەڕێـسێـت و دیکات بە بەنـێکی بـاريـک.

چوارشەممە: بەنەکە رەنگ دەکات و هەڵـدەیخات.. کە وشک بـۆوە، دەیکات بە گـڵۆڵە.

پێنج شەممە: بە قـولاب بەنـەکە دەچـنـێـت و.. دەیـکات بە بـلـوزێکی جـوان بـۆ خـۆی.

هـەینی: داپیـرەم بلـوزە تازە جـوانەکەی لەبەردەکات و لەگەڵ پـوورە گوڵەی هـاوڕێ و هـاوتـەمـەنی، دەچـن بـۆ پیـاسە و گـەڕان و قـسەی خـۆش بـۆ یەکـتری دەکـەن.  

نەرویـج: ٢٠٢٢




بەڵگە نەویست… شیعری / نەوزاد بەندی

بۆم دەرکەوت هیچ شوێنێ خۆش نییە …
هیچ تەمەنێ جێی متمانە نییە ..
ئەوەی ئەمانهێڵێتەوە ، کاسەی سەرێکی
پڕ لە خەون و خەیاڵە …
ئەگینا بە کیسێ میز و عەلاگەیەک پیسایی و سەتڵێ خوێنەوە ، شام و شیراز ئەکەین ..
ئەگینا بە گەدەیەکی هەمیشه بەتاڵەوە ، وەخت و ناوەخت مڵچە مڵچمان دێ ..
پارچە هەورێکمان لێ ئەبێ بە جیهانێکی پڕ له جوانیی ..لە کاتێکدا کۆمەڵێ ئاو و تەپ و تۆزە و .. تەنگاو نەبێ ، نابارێ ..
دارستانێکمان لێ ئەبێ به دنیایەکی پڕ لە نهێنی ..ئەویش کۆمەڵێ داری نەخۆش و تۆزاوین ، زۆربەیان چاوەڕێی دەمی تەورێکن ، ڕزگاریان کا لەو وەزعی ئیستیعدادە …
بۆم دەرکەوت هیچ کەسێ جوان نییە ..هیچ شتێ باش نییە ..هیچ تامێ خۆش نییە.. هیچ بۆنێ سەرنجڕاکێش نییە ..
یادگارییەک بۆنێکمان بۆ ئەکا به کلیلی جیهانێکی پڕ له گوڵ ..
هەندێ هۆرمۆنی سێکسیی ، کەسێکمان لێ ئەکا بە شاژنێکی دەگمەن ..
برسێتیی ، تامێکمان بۆ ئەڕازێنێتەوە ، وا ئەزانین ناوازە و بێ وێنەیە ..
کە بەیانی لە خەو هەڵئەستین ، هەموویان لە یاد چۆتەوە .. بە سەر و چاوێکی قوپا و ..لە دو توێی بیجامەیەکی چرچ و لۆچ ، باوێشکێک تا دەست شۆرەکە بە ڕاکێشان ڕامانئەکێشی .. بۆ ئەوەی مەشکەیەک میز بکەین … پێش ئەوەی دوو بارە خەیاڵ ، لای ئاوێنەکە ڕامانوەستێنێ و .. گوێزانە چواردەمەکە بە ڕوخسارمانا بێنێ و .. بۆنی کەف و گوڵاوەکە ، بمانباتەوە بۆ ناو چیرۆکێکی ئێدگار ئاڵن پۆ و .. بگەڕێینەوە بۆ سەر لوتکەی خەیاڵ پڵاوەکان .. خۆ له جلی تەسک و بۆینباخی خنکێنەر و پێڵاوی ئەشکەنجەدەر ، هەڵکێشین .. قایشی توند لە ناوقەدمان ببەستین وەک ئەوەی کوڕی ڕۆمانێکی خەیاڵیی بەستبووی …
زۆربەی درۆیە .. یان هەمووی ..
هەمووی خەیاڵە ..یان زۆربەی ..
لە پارەی جل و خواردن و دەرمان ، زیاتر بۆ چا و قاوە و جگەرە و نێرگەلە و ئەلکهول خەرج ئەکەین ، چونکە ئەوانە زیاتر ئەمانبەنە ناو خەیاڵەوە و .. کەمتر ئەهێڵن بۆمان یەکلا بێتەوە کە دنیا یەک پولی قەڵب ناهێنێ .. کە مرۆڤایەتیی درۆیەکی گەورەیە .. کە هەر چی ئەیبینی، له هیچ هیچترە ..
ئەمانەوێ بە هەر نرخێ بووە ، لە پاڵ خەیاڵێکا ، خۆمان مات بەین و .. چیرۆکێک بە خەو بنوسینەوە ، کە خۆمان تیایدا کوڕه ئازاکەین .. کە هەرچی شتی جوان و خۆشە چاوەڕێمانە ..کە دنیا کۆتایی نایەت و .. باشتر وایە هەرچی زووترە ، ئەوەی جەنگیزخان و هیتلەر و ناپلیۆن پێیان تەواو نەکرا ، ئێمه تەواوی بکەین ..

٭ ٭ ٭
هەر لە مناڵییەوە بۆم دەرکەوت ،
ئەم دنیایە بە بێ درۆ و فێڵ و خەیاڵ ،
تەنانەت شۆرت و فانیلەکەیشی پێوە نامێنێ ..
درۆیەکی گەورەیه و
شتێکی تیا نییە ڕاست بێ ……

ــــن .بەندی ــــــــــــــــــــــــــــــــ




نا بۆ بێسەروشوێنكردن, بەڵێ بۆ دیاریكردنی چارەنووسی قوربانیان

ئەمرۆ 30ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنكراوانە لە جیهان, كوردستانیش هەرێمێكە لە وڵاتێك كە عێراقە یەكێكە لەو 84 وڵاتەی جیهان كە ژمارەیەك زۆر لە هاووڵاتیانی بێسەروشوێنكراون بەهۆكاری سیاسی, جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی, لە جیهاندا ژمارەی بێسەروشوێنكراوانی راگەیەنراو بە 52250 كەس دیاریكراوە, كە ئەوانەن تۆماركراون لە ناوەندە جیهانییەكان بە تایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان و خاچی سوری جیهانی و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەرو شوێنكردن و …. لە كاتێكدا تەنها ژمارەی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان لە قوربانیانی ئەنفال و بارزانی و فەیلی و ئێزیدی و …چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە, بە شێوەی گشتی ژمارەی بێسەروشوێنكراوان لە جیهان خۆی دەدات لە 50 ملیۆن كەس, لە ناویشیاندا لە 30 وڵات زیندانی نهێنی هەیە, عێراقیش یەكێكە لەوان, بەشی زۆری بێسەروشوێنكراوان لە پیاوان پێك دێن.
لە سوریا لە ساڵی 2011 ەوە 82000 كەس بێسەروشوێنكراوە, 2000 زیاتری لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ئەنجامدراوە, لە سریلانكا 60 بۆ 100 هەزار كەس بێ سەرو شوێنكراوە, تەنانەت بەشێك وەك ئەنفالكراوانی كوردستان ئەوانەن خۆیان داوەتە دەستەوە, لە ئەرجەنتین 30000 كەس بێ سەرو شوێنكراوە لە ساڵانی نێوان 1976 بۆ 1983.

ئەوانەی تۆماركراون لە عێراق 16544كەسە, لە سریلانكا 12226هاووڵاتییە, ئەرجەنتین 3449, گواتیمالا 3155, پیرۆ3009, سلفادۆر 2661, كۆڵۆمبیا 1235 كەسن.
تەنها لە نیوەی ئەمساڵ 11000 كەس بێسەروشوێنكراون لە عێراق.
ئێمە پێمان وایە:
•بێسەرو شوێنكردن هەموو كات تاوانە, دەوڵەت ئەنجامی بدات یان میلشیاو گروپی چەكدار بەهەر پێناسێكەوە بێت.
• بَسەروشوێنكردن تاوانێكی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە, بە پێی پەیمانامەی رۆما دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە, كات و شوێن تاوانەكە بە زیندویی دەهێڵێتەوە , بنەماڵەی قوربانی مافی قەرەبوو و زانینی راستیەكانیان هەیە.
•هیچ دەسەڵات و گروپێك مافی بێسەروشوێنكردنی هاووڵاتیانیان نییە, كە تاوانكار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا رزگاری بێت.
•بێسەرو شوێنكردن پێشێلی مافی یاسایی تاك, مافی ئازادی و ئاسایش, مافی ئەشكەنجە نەدان, مافی ژیان, مافی ناسنامە, مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە, مافی پاراستنی مافی مرۆڤ لە كاتی گلدانەوە, مافی قەرەبوكردنەوە, مافی وتنی راستییەكان, مافی ئابووری, كۆمەڵایەتی, رۆشنبیری, مافی خێزانداری, مافی ئاستی ژیان, مافی تەندروستی و فێربوون, مافی كەرامەت و داوای لێبوردنكردنی قوربانی, مافی كەسایەتی یاسایی ………هەیە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەكردنی بوونی سەدان دیاردەی بێسەروشوێنكردن بەهۆی عەقیدەی سیاسیەوە لە باشوری كوردستان و دەیان هەزار لە پارچەكانی دیكەی كوردستان لە لایەن رژێمە دكتاتۆرییەكانی ناوچەكەوە, داواكارین :
1- حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنكراوان, هۆكاری بێسەروشوێنكردن و هۆكاری مردن, شوێنی مردنیان بڵاو بكاتەوە, ئەوانەشی ماون ئازادیان بكات.
2- شوێنی كۆكردنەوەی بێسەروشوێنكراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو شوێنكراوان و دروست كردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.
3- بە یاسا بێسەروشوێنكردن لە كوردستان قەدەغە بكرێت.
4- داوای لێبوردن لە بنەماڵەكانیان بكرێت و پەیمانی دوبارە نەكردنەوەی بدرێت.
5- روفاتی قوربانییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ كەسوكاریان.
6- قەرەبووی ئابووری كەسوكاریان بكرێتەوە بۆ ماوەی رابردوو, ژیانێكی شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بكرێت لە روی دارایی و خوێندن و چارەسەری تەندروستی.
7- مافی كەسوكاری بێسەروشوێنكراوانە هەموو راستییەكان لەسەر بێسەروشوێنكردنی رۆلەكانیان بزانن, تەواوی زانیارییەكانیان لە بەرواری بێسەروشێوێنكردنەوە بۆ ئاشكرا بكرێت.
8- بە یاسا پارێزبەندی بۆ كەسوكاری قوربانیان, پارێزەرەكانیان, رێكخراوەكانیان دیاری بكرێت بۆ وتنی راستییەكان و داكۆكیكردن لە مافەكانیان.
9- پێویستە زیندانەكانی كوردستان سجلی هاتووان و دەرچوانی هەبێت, هیچ كەسێك لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەكان زیندانی نەكرێن و زیندانی نهێنی وەك تاوان سەیر بكرێت.
10- پشكنین بكرێت بۆ قوربانیانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بۆ ناسینەوەیان.

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without Genocide
30-8-2022




نەریت و بەهاكانی لە نێوان ئەدەب و فەلسەفە دا… دڵشاد كاوانی

نەریت ئاماژەیە بۆ کۆی گشتی بەهاکانی ڕابردوو، بیروباوەڕ، هەستیاری جوانیناسی و فۆڕمە ستانداردەکانی ڕەفتار. نەریت، چونکە سەر بە ڕابردووە، کاریگەرییەکی کەمی لەسەر فۆرمەکانی ژیانی ئێستامان هەیە. زۆرێک لەو بەهایانەی ئێستا باوەڕمان پێیان هەیە، نیشانەی تێپەڕاندنی نەریتن، یان باشتر بڵێین نوێبوونەوەی بەردەوامی نەریتن. هەرچەندە نەریت بۆ بوونی ئێستا بنەڕەتییە، بەڵام ئێستا تەنیا دەتوانرێت تێپەڕێنرێت، و بە ڕوونتر بڵێین، بە نەهێشتنی چەند پێکهاتەکانی کە لە داواکارییەکانی ئێستا جیا نەکراونەتەوە. هەر جۆرە ئاڤانگاردێک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە ڕەتکردنەوەی ڕیشەیی نەریت و جێگرەوەی بیرۆکەی نوێوە سەرچاوە دەگرێت. بە مانایەکی زۆر فراوان، تەواو دەکرێت بڵێین ئەوەی گەشەسەندنی شارستانیەتی مرۆڤی بەرهەم هێناوە، تەنیا چەند کردەوەیەکی چاکسازی و سەرگەرمییە.
پەیوەندی نێوان ئاڤانگارد و نەریتی لە ئەدەبدا تایبەتترە، چونکە زۆرێک لە بزووتنەوە نوێیەکانی ناوی ئەو سنوورانە دەشکێنن کە بزووتنەوەکانی پێشوو تا ئێستا خۆیان ڕاگەیاندووە، بانگەشە بۆ هەڵوەشاندنەوەیان دەکەن و یەکێکی نوێیان لە شوێنی ئەو دامەزراندووە، زنجیرەیەک لە بزووتنەوە ئەدەبییەکانی وەک مرۆڤگەرایی، کلاسیکیزم، ڕۆمانتیزم، مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزم، هەموویان بەپێی ئەو بۆچوونەی سەرەوە، سیستەمێکی بەهای نەریتی دیاریکراویان دروستکردووە وەک جۆرێک لە ڕەخنە لە یەکتر – ئەم دووەمیان ڕەخنە لە یەکەمیان دەگرێت، واتە ڕوانگە جوانیناسییە ئەدەبییەکان، شێوازی چاودێریکردنی جیهان و شێوازی نووسین، وەک کاریگەرییەکی زۆر قووڵ، بەڵام لە وەڵامێکی ئەرێنیەوە بۆ ئەو کێشە جۆراوجۆرانەی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە، هەستێک هەیە کە ڕەخنە لە شێوازی ژیانی کۆن دەگرێت. واتە پەرەسەندنی ئەدەب لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە چەند نووسەرێكی باڵادەستی ئەدەبیات بەرهەمی نووسەرانی مەزنی دیکەیان وەرگرتووە و لە هەمان کاتدا ڕەخنەیان گرتووە و لە گەشەسەندنی ئەدەبیات كە گەشەسەندنێکە کە بە تێپەڕین لە کۆنەکان دەربڕدرێت و نوێ، زۆرجار لە پێویستی ڕاستکردنەوەی ناتەواوییەکان و لایەنگرییەکان و تەنانەت هەڵەکانیشدا سەرهەڵدەدات کە کۆن خۆی بە تێپەڕبوونی کات ئاشکرای دەکات.
ئەو بۆچوونانەی سەرەوە سەبارەت بە گەشەسەندنی ئەدەب پێشگریمانە دەکەن کە ئەدەب لە ڕووی جەوهەری ناوەوەی خۆیەوە لە ڕابردووەوە تا ئێستا، لە نەریتەوە بۆ داهێنان و ئاستێکی نزمتری هەیە. واتە ئەدەب (لە داهاتوودا) وردە وردە لەسەر بنەمای ئامانجێکی دیاریکراو تەواو دەبێت، بەڵام ئامانجی گەشەکردنی ئەدەب چییە؟ ئایا جەیمس جۆیس ئەو ئەرکەی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد کە شکسپیر لە ئەدەبدا نەیتوانی بە ئەنجام بگەیەنێت، و سەلماندی کە جوانیناسی کاریگەری بەدەست هاتووە لە (ڕوتی هۆشیاری) نووسین بەرزترە لە کاریگەری جوانیناسی لە کارەساتەکانی شکسپیردا؟ خەمۆکی ڕۆحی مرۆڤە مۆدێرنەکان بە لێهاتوویی بەرز دەردەبڕدرێت، گەشەیەکی زیاتری چیرۆکی هۆمێر بە هەمان ناو بێت؟چۆن وەڵامی ئەو پرسیارانەی سەرەوە بدەینەوە ئەو بابەتەیە کە ئێستا باسی دەکەین، پرسیاری ناوەندی وامان لێدەکات بە قووڵیتر شیکاری پەیوەندی نێوان نەریت بکەین و ئێستا. و پەرەسەندنی فەلسەفە ڕوون بکرێتەوە.
ئەوەی زانست بەدوایدا دەگەڕێت، حەقیقەتە. واتە پشت بەستن بە دەستکەوتە زانستییەکانی نەوەی پێشوو، لە هەمان کاتدا، وردە وردە نزیکبوونەوە لە حەقیقەت بە نکۆڵیکردن لە دۆزینەوە و گریمانە نوێیەکان و بەشە ناواقیعییەکانی جیهانی مرۆڤایەتی. لە ڕوانگەی گەشەسەندنی مێژووییەوە دەتوانین گەڕان بەدوای ڕاستی لە زانستدا بە ڕەگەزێکی ڕاکردن بچوێنین: توێژینەوەی زانستی بریتییە لە کەڵەکەکردن و سیستماتیککردن و ڕێکخستنی دەستکەوتەکانی نەوەکانی زانا بۆ زانین و ڕوونکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکەی چۆنێتی شتەکانی جیهان بەڕاستی هەن، ئاماژەیە بۆ پرۆسەی باشترکردنی وردە وردەی بەکارهێنانی. مرۆڤ حەقیقەت دروست ناکات، بەڵکو دەیدۆزێتەوە: دۆزینەوەی حەقیقەت ئەوەیە رێگە بدەیت حەقیقەت خۆی ئاشکرا بکات. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی حەقیقەتی زانستی بابەتییەتییەتی. بابەتییەت بە واتای چاودێریکردن و لێکدانەوەی جیهان لە ڕوانگەیەکی ناوازەوە کە هی کەس نییە. هەر لە ڕێگەی ئەم ڕوانگەیەوەیە کە دۆخی ڕەسەنی شتەکان دەبێتە ئۆبژەی زانین. ئەم پرۆسەی دۆزینەوەتایبەتمەندییە و تایبەتمەندی پەرەسەندنی هەیە. دۆزینەوەی ڕاستی وردە وردە لە سنووری عەقڵی مرۆڤدا ئاشکرای دەکات. واتە مرۆڤ لە ڕێگەی زانستەوە وردە وردە لە حەقیقەتی جیهان و خۆی نزیک دەبێتەوە.
بەڵام ئەو بۆچوونەی کە ئەدەب وردە وردە گەشە دەکات، بە توندی لەژێر کاریگەریی بیرۆکە زانستییەکاندایە. ئەم جۆرە بۆچوونە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە کە ئەدەب وەک زانستە سروشتییەکانی دیکە، سروشتی دۆزینەوەی بەردەوامی هەیە بۆ ئەو شتەی کە بەدوایدا دەگەڕێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی زانست گریمانه‌کردن و تاقیکردنه‌وه‌ و پشتڕاست کردنی ڕاستییه‌کان بێت، ئه‌وا ئامانجی ئه‌ده‌بیات زیاتر ئه‌بستراکته‌ و زۆر ئه‌سته‌مه‌ دیاری بکرێت که‌ چییه؟ تەنانەت ئەگەر بتوانرێت، تەنها مشتومڕێکی بێکۆتایی لێدەکەووەتەوە، ئەوە تەنها شتێکە. بەڵام لە ڕوانگەی فۆڕم و ناوەڕۆکی ئەدەبیەوە، ڕەنگە مرۆڤ بڵێت کە تەوەری ئەدەبی و شێوازەکانی دەربڕین کاراکتەرێکی مێژوویی بەهێزیان هەیە، هەر بۆیەش بە تێپەڕبوونی کات پەرەدەسەنن.
سەرەتا با بە کورتی باس لە بابەتی ئەدەب بکەین: ئایا بەڕاستی بابەتەکانی ناو ئەدەب نوێ دەکرێنەوە؟ بۆ ئەم پرسیارە هەندێک لە ڕەخنەگرانی ئەدەبی و پێکهاتەناسان کە لە تیۆری دەروونشیکاریی کارل گوستاف یۆنگ لە بەرهەمی بیستەمدا ئیلهامیان وەرگرتووە، ژمارەیەکی دەنگدار دەدەن. بەپێی تیۆری نائاگایی بەکۆمەڵ کە بۆ ئەدەب بەکارهاتووە – ڕەخنەی ئارکیتایپ- زنجیرەیەک ئەزموونی بنەڕەتی مرۆڤ لە سەردەمی سەرەتاییدا لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە وەک نائاگایی بەکۆمەڵ دەگوازرێنەوە و لە بەرهەمەکانی زۆرێک لە نووسەراندا بە شێوەی جۆراوجۆر دەردەبڕدرێن. نائاگایی بەکۆمەڵ ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک یادەوەری سەرەتایی کە هاوبەشن لەگەڵ هەموو مرۆڤەکان و لە قووڵایی (خوارەوە) هۆشیاری هەر تاکێکدا کەوتوون. بە بڕوای یۆنگ، ئاماژە بە “وێنەی سەرەتایی” دەکات کە وەک “پاشماوەی دەروونی” لە ژیانی باوباپیرانی کۆندا دووبارە دەبنەوە، لەلایەن نەوەکانیانەوە لە دۆخێکی “نائاگا”دا بە میراتیان گرتووە، و لە ئەفسانە و ئایین و خەون و خەیاڵی کەسیدا دەربڕدراون، هەروەها لە بەرهەمە ئەدەبییەکاندا. ئاگر، ئاو، خۆر، مانگ، ڕەنگەکان، دایک و باوکی گەورە و پیاوی دانا، ئارکیتایپی گەردوونین کە بە درێژایی مێژوو لە زۆرێک لە بەرهەمە ئەدەبیەکانی هەموو کولتوورێکدا بە شێوازی جۆراوجۆر دووبارە بوونەوە.
ستراکتۆرالیزم: بریتییە لە کۆمەڵێک پێکهاتەی پەیوەندیی زۆر ئەبستراکت (واتە ئەو پێکهاتانەی کە دژایەتی یەکترن و لە هەمان کاتدا بەستراوەتەوە بە یەکەوە) کە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان (ئەفسانە و ئەفسانە) و هێماگەرایی لۆژیکیدا دەربڕدراون. (بە دۆزینەوەی پەیوەندی نێوانیان و دیاریکردنی ئەو مانایەی کە لە ڕێگەی ئەو پێکهاتەوە سەرهەڵدەدات) ئاماژەیە بۆ ئەو ڕەوتە کولتوورییەی کە شیکارییەکە هەوڵدەدات بەکاری بهێنێت. یان ئەگەر بە سادەییتر باسی بکەین، بونیادگەرایی پێی وایە سروشتی هەر توخمێک لە بارودۆخێکی دیاریکراودا خۆی لە خۆیدا گرنگ نییە، بەڵکو گرنگییەکەی لەلایەن توخمەکانی دیکەی ئەو بارودۆخەوە دیاری دەکرێت. هەر شتێک تەنیا کاتێک مانا و گرنگی هەیە کە لە پێکهاتەیەکدا جێگیر بکرێت کە بەشێکە لێی. ستراکتۆریستەکان پێیان وایە هەموو چالاکییەکانی مرۆڤ بنیات نراوە نەک سروشتی یان “جەوهەری”. وەک میتۆدێکی شیکاری کە لەسەر بنەمای نەخشی بیرۆکە و کردارەکانی دووبارەبووەوە لە ئەدەبدا دامەزراوە، ئەم ڕەوتە سەرنج دەخاتە سەر ئاشکراکردنی “پێکهاتەی قووڵ”ی پشت ڕووکاری دەقێک. ئەم پێکهاتەیە لە ڕاستیدا لە زنجیرەیەک فاکتەری بێ کەسایەتی و ترانسمێژوویی و ناکۆک پێکدێت و ئەو بەرهەمە ئەدەبییەی لە پەیوەندییەکەیەوە سەرهەڵدەدات لە کۆتاییدا سەر بە یەک “کەسایەتی” سوبژێکتیڤی تاکەکەسی نییە، بەڵکو وەڵامی ئەم سیستەمەیە بۆ کارکردی ئەو کارە تاک لە سەردەمێکی جیاوازدا.
هەردوو ڕەوتی تیۆری سەرەوە دژە سوبژێکتیڤیەت (دژی سوژەی مرۆڤ وەک بوونێکی تاکی سەربەخۆ و ئیرادەی ئازاد) وەک ئامرازێک بۆ پێکهاتە و مۆدێلە سەرەتاییەکانی سروشتێکی بێکەس و زاڵ (واتە لە دەرەوەی مێژووی تاک و مێژوو بەگشتی).چالاكە بۆیە بۆ ئەوان مانادار نییە کە مەبەستی نووسەر- شاعیر لە ڕەخنەی ئەدەبی و قبوڵکردنی جوانیناسیی خوێنەردا بزانن؛ بەڵکو گرنگییەکی تایبەت دەدەن بەوەی کە کام نەخش و پێکهاتە لە کارەکەدا نوێنەرایەتی دەکرێت کە تێیدا دووبارەکردنەوە و گۆڕانکاری گونجاو ئەنجام دەدرێت. بەم مانایە ئەو بیرۆکەیەی کە لە کارەکەدا دەبێ پێشبخرێت، تەنیا لە گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکانی پێکهاتەی ناوخۆیی و مۆدێلی سەرەتاییەوە دەتوانێت بێت. (بۆ نموونە لە ئەدەب) بوون بە فاکتەرێکی دیاریکەر و سەرچاوە لە چالاکی داهێنەرانەی ئەدەبیدا ئەم دەرەنجامانەی هەیە: جیهانی دەروونی سوژە و مێژووەکەی، واتە چۆن لە چ قۆناغێکدا ژیاوە، لە بنەڕەتدا، کاریگەری لەسەر دروستبوونی بەرهەمێکی ئەدەبی نییە؛ جۆرە سەرەتاییەکان و مۆدێلە بنەڕەتییەکان، کە زاڵن و بەو هۆیەوە هەمیشەیی بن، بنەمای ناوەوەی دروستکردنی بەرهەمێکن. بەو پێیەی ئەدەب وەک ئامرازێک بۆ خۆ بەدیهێنانی ئەم جۆر و مۆدێلانە سەیر دەکرێت، دروستکردنی ئەدەبی تەنیا پەیوەستە بەوەی کە نووسەران بە شێوەیەکی نائاگا گرنگیدان بە دەربڕینی مۆدێل و پێکهاتە سەرەتاییەکان، کە لە سروشتدا بێ کەسایەتین و زۆر تەقلیدین، وازهێنان لە ئیرادەی کەسی خۆیان . واتە ئەدەب وەک نەریتێک لە ڕابردوو تێناپەڕێت، بەڵکو بە گەڕانەوەی نائاگایانە بۆی، لە سەدەدا تاکایەتی سنوورداری خۆی بەدەست دەهێنێت: ئەدەب نەریت دروست ناکات، بەڵکو ئەدەبی نەریتی دروست دەکات.
سەبارەت بە شێوازی دەربڕین، دەتوانرێت شێوازەکانی دەربڕین لە دراما و کارەساتەکانی یۆنانیدا لە تراژیدیاکانی شکسپیر و شانۆنامەکانی ساموێل بێکێت و تەنانەت شانۆنامەکانی هارۆڵد پینتەر بدۆزرێتەوە. پێکهاتەی تاڕادەیەک ماکرۆ و گرژی بوونی دراماکان، تێکەڵبوونی پێکهاتەی سێ ڕەهەندی کات و فەزای سێ ڕەهەندی لە گێڕانەوەکەدا، و گەڕان بەدوای تێپەڕاندنی ڕۆح و سنووردارکردنی جەستەیی لە جەستەدا کە لەسەر قۆناغەکە هێشتا وەک بنەڕەتیترین فاکتەری فۆرم لە دراماتۆرژیدا دادەنرێت. سەبارەت بە شیعر، زۆرێک لە دەربڕینەکانی ڤێرجیل لە شیعرەکانی کۆلێریج و وۆردسوۆرسدا دەبینرێت. ئەگەر سەیری ئەدەبیاتی کۆنی یۆنانی و ئەدەبی ڕۆژهەڵات بکەین، کە سەرچاوەی ئەدەبی ئەوروپی نییە، دەبینرێت کە ئامرازی هونەری دەربڕینی چالاکی و بیرکردنەوەکانی مرۆڤ – واتە بە مانایەکی فراوان، کۆمەڵێک دەربڕینی وەک تەمسیل، ئەنیمەیشن، و وەسف – لە دێرزەمانەوە بەکارهێنراون. لە چیرۆکگێڕانیشدا هەمان شتە و بەگشتی ڕۆڵی پێناسەکەری میتۆدە نەریتییەکان لە ئەدەبی هاوچەرخدا زەحمەت نییە.
بهڵام پەیوەندی فەلسەفە لەگەڵ نەریتدا تایبەت و جیاوازه له په یوه ندی زانست. بە مانایەکی دیاریکراو دەتوانین بڵێین تەواوی فەلسەفەی ڕۆژئاوا زنجیرەیەک لێکدانەوەی بەرهەمەکانی ئەفلاتون، ئەم بۆچوونە وا گریمانە دەکات کە هەموو ئەو بەرهەمە فەلسەفیانەی کە دوای فەلسەفەی ئەفلاتون دێن لە بنەڕەتدا دەرئەنجامی بیرکردنەوەن لەسەر بنەمای چەمک و ئایدیا فەلسەفیەکانی ئەفلاتون و بە شێوازی جۆراوجۆر بەستنەوەیان. بەڵام گەمژەکردن لەسەر دەرئەنجامە تیۆریەکانی ئەو جۆرە بۆچوونە دەرئەنجامی رێژەگەراییە. بەڵام ئەوەندە زەحمەت نییە دەرەنجامە تیۆریەکانی ئەم جۆرە بۆچوونە بە خەیاڵدا بهێنین: ئەگەر فەلسەفەی ئەفلاتون وەک سەرچاوەیەک هەموو ئەگەرەکانی ئەو فەلسەفەیەی لەخۆ بگرێت کە دوایی دێت، ئەوا هیچ داهێنانێکی ڕیشەیی لە فەلسەفەدا نامێنێت؛ ئەوەی دەیڵێت، دووبارەکردنەوەیەکی کەمێک جیاوازە لەوەی کە پێشتر لە فەلسەفەی ئەفلاتوندا وتراوە. لێرەوە ئەو فەلسەفەیەی دوای ئەفلاتون سەری هەڵدا لە بنەڕەتدا دووبارەکردنەوەی ئەفلاتون. بۆیە ئەو فەلسەفەیەی دوای ئەفلاتون دروست بووە لە بنەڕەتدا ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی ئەفلاتون. له‌ فه‌لسه‌فه‌دا هێزێك هه‌یه‌ كه‌ پێشكه‌وتنه‌ مێژووییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات و ده‌كرێت ناوی بنرێت نه‌ریت. بۆیە فەلسەفە بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی گەشەسەندنی ناوخۆیی خۆی چاو لە داهاتوو ناکات، بەڵکو لە خۆیدا ڕەنگدانەوەی نەریت و لە هەمان کاتدا لە نەریتدا ڕەنگ دەداتەوە. بەو پێیەی داهێنان لە فەلسەفەدا پێشتر لە نەریتدا دروست بووە، لە داهاتوودا هیچ داهێنانێک بۆ فەلسەفە نییە. تا فەلسەفە لە داهاتوو نزیکتر بێتەوە، زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو: ئەمە دیاردەی دواکەوتوویی نەریتە لە فەلسەفەدا.
بە گەڕانەوە بۆ ئەدەب، سەرەتا دەبێ بڵێین کە هیچ مەیلێکی ناوەکی نییە بۆ باشتربوون بەرەو داهاتوو؛ ناکرێ بڵێین بە ئامانجێکی دیاریکراوەوە گەشە دەکات. ڕەنگە هەندێک بڵێن ئامانجێکی ئایدیاڵ هەیە کە لە مێژووەوە لە ئەدەبدا بەدواداچوونی بۆ کراوە: جوانی، بە پێی ئەم بۆچوونە، ئەدەبیش وەک گەڕان بەدوای حەقیقەتی فەلسەفیدا لە چوارچێوەی مەعریفە و عەقڵی مرۆڤدا، بەدوای سروشتی ناوەوەی جوانیدا دەگەڕێت وەک یەک چالاکیی جوانیناسی لە چوارچێوەی خەیاڵی مرۆڤدا، دەکرێت. لێرەدا تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی جوانی دەخەینەڕوو کە مێژوو تێدەپەڕێنن – واتە ڕێکخستنی هاوئاهەنگ، خۆشی، هەستی ئەرێنی بەرامبەر بە ژیان، بیرکردنەوە لە یەکڕیزی لەگەڵ سروشت، دەربڕینی ڕۆحی زاڵ و پرۆسەی کۆکردنەوەی سروشت و هتد، کە ئەگەرە هەمیشەییەکانن لە سەرهەڵدانی ئەدەب. ئەگەر فەلسەفە بەرهەمی گۆڕینی فۆڕمی بیرۆکەکان بێت کە سەر بە نەریتی ئەفلاتون1 دا ئەگەر لێی بڕوانین، دەکرێت لەبەرچاو بگیرێت کە ئەدەبیات بەرهەمی ئەزموون و هەست و هەستی بنەڕەتی مرۆڤە، وەک ترس، غرور، دڵەڕاوکێ، شەرمەزاری و خۆشی و تادوای، کە بە شێوەی جۆراوجۆر دەربڕدراوە.
بەڵام حەقیقەت و جوانی سەر بە دوو فەرمانی جیاوازن. ئەگەر حەقیقەت یەکەیەکی ستانداردی وردبینی بێت بۆ تێکەڵبوونی مرۆڤ بە جیهانەوە، جوانی ئاماژەیە بۆ هەستیاری مەجازی (شێوە)ی مرۆڤ لە هەستکردن بە خۆی و هەستکردن بە جیهاندا. گەڕانی مرۆڤ بۆ جوانی بەدوای بەدیهێنانی پێشکەوتنخوازانەدا نییە بۆ هەندێک ئامانجی دیاریکراو لە داهاتوودا، بەڵکو بەدوای دەربڕینی سروشتی ناوەوەی خۆیدا دەگەڕێت وەک نەریتێکی دێرین وەک ئەگەرێکی بنەڕەتی. ئەدەبیات ئاماژەیە بۆ دەربڕینی هەست و هەست و سۆزە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بە مێژوویەکی زاڵەوە بەپێی پێداویستییە ناوخۆییەکانی جوانی.
شاعیری بەناوبانگ تۆماس ئێلیۆت لە وتارەکەیدا “نەریت و بەهرەی تاکەکەسی، دەڵێت: شاعیر هیچ خودێکی نییە بۆ دەربڕینی، بەڵکو ئامرازێکی تایبەتە بۆ تێکەڵکردنی کاریگەری و ئەزموونەکان بە شێوازی ناوازە و چاوەڕواننەکراو2. لەم وتارەدا دژایەتی لیبرالیزم و ڕۆمانتیزم و تاکگەرایی ئابووری دەکات، کە کارکردی تاک بەرەوپێش دەبەن، داواش دەکات تاک ملکەچی نەزمێکی بێ کەسایەتی بێت. بە دڵنیاییەوە ئەم فەرمانە نەریتێکی زۆر دەسەڵاتدارە. ئەو پێی وایە بەرهەمی ئەدەبی گەورە بە هەر جۆرێک بێت لە ڕێگەی میدیای شاعیرەوە لە فۆرمێکی نوێدا لە ئەزموونە بنەڕەتییە زۆر دێرینەکانی نەریت دروست دەبێت. ئەگەر شاعیر و بەهرەی تاکەکەسی بە پریزمێک بچوێنین، نەریت ئەو ڕووناکییەیە کە تێیدا تێدەپەڕێت و بەرهەمەکەش دەرکەوتنی ئەو لە فەزایەکی دیاریکراودا بە فۆرمێک کە لە ڕەنگی جۆراوجۆر پێکهاتووە. کەواتە ئەوە هەستی تاکێک نییە کە لە بەرهەمە ئەدەبییەکاندا دەردەبڕدرێت، بەڵکو ئەو هەستانەی کە پێشتر لە نەریتەکەدا هەن وەک جۆرێک لە “تزاڕەیی” ترانس مێژوویی لە ڕێگەی تاکێکەوە خۆیان دەردەبڕن. بۆیە لە چاوی ئێلیۆتدا بەهرە ئاماژەیە بۆ توانای تاک بۆ وازهێنان لە شوناسی خۆی و تەرخانکردنی سەرنجی تەواوی خۆی بۆ کۆبوونەوەیەکی نوێی هەستی بێ کەسایەتی. تا شاعیر واز لە تاکایەتی خۆی بهێنێت، زیاتر لە نەزمی بێ کەسایەتی نزیک دەبێتەوە، دەربڕینەکەی شلتر و ناوازەتر دەبێت.


لە باسەکانی پێشووی پەیوەندیی ئەدەب بە نەریتەوە، وەک ڕەخنەی ئارکیتایپ، بنیاتنانیزم و بۆچوونەکانی ئێلیۆت لەسەر شیعر، ڕوونە کە بەرهەمێک بەرهەمی چالاکی هۆشیاری هزری و سۆزداری تاک نووسەر نییە، بەڵکو هەردووکیانە پێش، باڵاتر لە، و خۆی مۆدێلێکی بنەڕەتی و فۆرمەکانی دەربڕینی جۆراوجۆری ئەو نەریتانەی کە پێکهاتەکانیان بەرهەم هێناوە. لاوازبوونی ڕۆڵی ئیرادەی تاک لە بەرهەمەکەدا بە ناچاری گورزێکی کوشندە دەداتە تێڕوانینی بەرهەمەکە وەک بەرهەمی دەربڕینی ئامانجێکی دیاریکراوی ئەدەب. لە ئەنجامدا ئەدەب دەبێتە میدیۆمێک بۆ دەربڕینی نەریت.
لایەنەکانی ئەو بۆچوونانەی سەرەوە هەن کە دەمانباتە سەر لێکۆڵینەوە. واتە تێڕوانینی رادیکاڵ بۆ ئافراندنی ئەدەبی وەک بەرهەمی نائاگایی و سەرپێچیکارانەی دیاریکردنی زنجیرەیەک پرۆسەی بێ کەسایەتی لەدەرەوەی مێژوو، نەک هەر رۆڵی ئەدەب لە بەرهەمە ئەدەبییەکاندا کەم دەکاتەوە، بەڵکو دواجار لە بەرهەمی خۆی دەری دەکات. دیکتە و کۆنتڕۆڵەکانی نەریت هیچ بوارێک بۆ بەهرەی تاکەکەسی ناهێڵنەوە، چ هۆشیار بێت یان نائاگا، بۆ بەکارهێنانی تواناکانی. هەروەک چۆن لە ڕابردوودا خەڵک بەرهەمەکەیان بە وەڵامێک بۆ دەربڕینی جەماوەریی بەهرەی تاک و ڕەنگدانەوەی واقیع لە ڕێگەی ئەدەبەوە دەزانی، ئەو دەستپێشخەریانەی سەرەوەش بەرهەمی ئەدەبی بە بەرهەمی خۆدەربڕینی هێزە نائاگا و خۆپەرستەکان لە دەرەوەی پانتایی دەزانن لە نیەتی تاکەکەسی. لە کاتێکدا یەکەمیان پەرە بەو بۆچوونە دەدات کە مەبەستی نووسەر ئامرازی دەربڕینە، دووەمیان پشتگیری لەو بۆچوونە دەکات کە نەریت بەرهەمی کۆچی دوایی نووسەرە. خاڵی کۆبوونەوەی هەردوو بۆچوونەکە ئەم کێشەیەی خوارەوەیە، واتە چۆن نووسەر لە بەرهەمی ئەدەبیدا شوێنێکی دیاریکراو بۆ خۆی دروست دەکات و بەو هۆیەوە هەوڵ دەدات بەرهەمەکە بکاتە خاوەندارێتی هزری کەسی بۆ دەربڕینی تاکایەتی خۆی.
با لە چیرۆکی “فرانز کافکا و کەسانی پێش خۆی”ی بۆرخێسەوە دەست پێ بکەین. نووسەر لەم چیرۆکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕابردوو ڕابردوو دروست دەکات نەک ئێستا. ئەو بە پێچەوانەکردنەوەی ئاراستەی نەریت، دەڵێ: بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئەمڕۆ بە تەواوی شێوازی هەستکردن و خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی ڕابردوو دەگۆڕێت. بۆ نموونە “قەڵا”ی کافکا ڕۆشنایی نوێ دەخاتە سەر ئەو شیعرانەی ڕۆبەرت براونینگ کە پێشتر لەبیرکراون. بە بەرژەوەندییەکی نوێوە دەیخەینەوە دەستمان هانمان دەدات بۆ خوێندنەوە. بە بڕوای بۆرخێس، نەریت شتێک نییە کە بە تەواوی مردوو بێت، یان بە ڕەهایی کۆنترۆڵی ئێستا بکات، بەڵکو ئەگەرێکە کە ئێستا دەیدۆزێتەوە.
بۆچوونەکەی بۆرخێس لایەنێکی دڵخۆشکەری هەیە: ئەو نەریت وەک پرۆسەیەکی دینامیکی دەبینێت کە بەستراوەتەوە بە ئێستاوە. بە بڕوای ئێمە نەریت لە ئەدەبدا تەنیا هێزێکی پێشوەختە دیاریکەری ئێستا و داهاتوو نییە، بەڵکو ئەگەرێکە کە دەتوانرێت لە لایەن ئێستاوە بدۆزرێتەوە و پشتڕاستی بکاتەوە. بە واتایەکی تر پەیوەندییەک لە نێوان نەریت و ئێستادا هەیە و لەوەش زیاتر لە نێوان نەریت و ئاڤانگارددا هەیە. وەک چۆن نەریت ئەرکی پێناسەکردنی ئێستای هەیە لە ڕێگەی مۆدێل و پێکهاتەی تا ڕادەیەک بێ کەسایەتی و ڕێکخستنی لە زۆر ڕووەوە، بە هەمان شێوە ئێستاش ئەرکی کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی نەریتی هەیە. واتە وەک چۆن نەریت بەبێ ئەو بنەمای بوونی خۆی لەدەست دەدات، نەریتیش بەبێ ئەو مانای خۆی لەدەست دەدات.
تێگەیشتن و لێکدانەوەی هەر بەرهەمێکی ڕابردوو پێویستی بە دیالۆگ لە نێوان ڕابردوو و ئێستا هەیە. هیچ بەرهەمێکی ڕابردوو بە گۆشەگیری تێناگات، بەڵکو لە پێوەندی لەگەڵ بەرهەمەکانی تردا تێدەگات. هەر پارچەیەک دەتوانرێت بە دەنگێکی نامۆ ناوزەد بکرێت. بوون و نیگەرانییەکانی ئێستامان دەخاتە ژێر پرسیارەوە؛ لە هەمان کاتدا لە بارودۆخی مێژوویی تایبەت کە تێیدا دەژین پرسیاری لێ دەکەین. کەواتە، لە لایەکەوە دەتوانرێت ئەم کارە لە مێژووی خۆیدا بخرێتە ژێر پرسیارەوە. کەواتە، لە لایەکەوە ئەگەر ئەم بەرهەمە بۆ مێژووی خۆی ڕوون بکرێتەوە، لە لایەکی دیکەوە ئەگەر لە ڕوانگەی مێژوویی ئێمەوە ڕوون بکرێتەوە، لە لایەکی دیکەوە، تێگەیشتن لە ڕوانگەی مێژوویی ئێمەوە هەمووی داهێنەرانەیە . زۆرجار مرۆڤەکان بە شێوەیەکی جیاواز لێیان تێدەگەن و چینە نوێیەکانی مانا لەناویاندا چەسپاو دەبن. لە هەمان کاتدا تێگەیشتن لە هەر بەرهەمێک لە تێگەیشتن لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەرهەمەکانی تردا ناتوانرێت جیا بکرێتەوە. بۆیە دەتوانرێت لە چوارچێوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەرهەمەکانی دیکەدا تێبگەین کە سەر بەو بەرهەمانەن. بنەمای ئەم بۆچوونە ئەوەیە کە بەرهەمەکانی ڕابردوو و بەرهەمەکانی ئێستا ئاوێنەن کە ڕەنگدانەوەی یەکترن.
ئێستا تەنیا لە ڕێگەی ڕابردووەوە دەتوانرێت تێبگەین و بەم شێوەیە پرۆسەی درێژبوونەوەی ڕابردوو بۆ ئێستا زیاتر دیارە؛ وە ڕابردوو لەلایەن خاڵی تایبەتی ئێمەوە لە ئێستادا دەدۆزرێتەوە و کۆدەکرێتەوە. لێرەدا نەریتێکی داخراو نییە، بەڵکو نەریتێکی کراوەیە. ئەو فەزایە بیانییەکانی نەریت کە ئێستا نەناسراون، لە قووڵایی مێژوودا شاراوە یان سەرکوتکراو بوونیان هەیە و پێویستیان بە دۆزینەوە هەیە لەلایەن داهاتوو “ئێستا”.


چۆن دەتوانین لە داهێنانی ئەدەبی تێبگەین ئەگەر نەریت جارێکی دیکە ئێستا دیاری نەکاتەوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوە هێشتا لەڕووی پەیوەندیی ئێمەوە لەگەڵ نەریتی ئەدەبیدا دەتوانین تێبگەین. لە پراکتیکی ئەدەبی زۆرێک لە نووسەرانەوە ڕوونە کە نەریت بۆ ئەوان نوێنەرایەتی ڕەوتێکی سەرەکی دەکات کە یان پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە یان بۆ میرات. پێشەنگەکان بە توندی پێیان وایە کە سەرنجیان لەسەر خاڵە هێشتا چارەسەرنەکراوەکان یان پشتگوێخراوەکانی ناو نەریتەکە چڕدەکەنەوە، و بانگەشە بۆ دروستکردنی ڕەوتێکی نوێ دەکەن لە ئەدەبدا کە نامۆیە بە نەریتەکە یان تێدەپەڕێنێت. لە بەرامبەردا ئەم دووەمیان دان بە دەسەڵاتی نەریتدا دەنێت و بە تەواوی ملکەچی ڕێنماییەکانی دەبن. بیرۆکەی داهێنانی ئەدەبی و چاکسازیی یەکەمیان مانایەکی ناوازەیان هەیە و ئەمەش تەنیا ئاماژە نییە بۆ کردەی پێداچوونەوە بە نەریتەکەدا؛ بەڵکو بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن بە قووڵتر تێیپەڕێنن، بە دووبارە پێناسەکردنەوەی نەریت (یان سەرەتا کورتی بکەنەوە بۆ لایەنگرییەکی زۆر تەسک، دواتر ئاماژە بە کەموکوڕییەکانی بکەن و ڕێگەیەکی نوێ بۆ گۆڕینی پێشنیار بکەن). تایبەتمەندییەکی گرنگی ئەم ڕەوتە ئەوەیە کە نووسەران لە ڕێگەی تێڕوانینێکی پێشوەختە بۆ نەریتەوە هەوڵ دەدەن دەنگی کەسی و سەربەخۆی خۆیان بدۆزنەوە. لە ئەنجامدا نووسەرانی ئەم جۆرە بیرکردنەوە لە واقیعەوە (واتە ئەو واقیعەی کە بەستراوەتەوە بە نەریتەوە، بۆیە تاکایەتییان بە گشتی ناناسرێتەوە) بە ئینکاری نەریتەکە (شاراوە)، بەدوای شوێنێکدا دەگەڕێن بۆ خۆیان، و تاقیکردنەوەی خۆیان باشترینە بۆ ئەوەی تاکایەتی لەناو تەمەکانی نەریتەکەدا تەمومژاوی نەکرێت. لە خوارەوە کورتەیەک لە بۆچوونی دژە ئەدەبییەکان، ڤێرجینیا وۆڵف و ئەلی گۆبی-گای، لەسەر نەریت لە وتارێکی بەناوبانگی “گێڕانەوەی سەردەمی مۆدێرن”دا دەخەینەڕوو. بە وتەی ئەو، چیرۆکگێڕان بە هێنانی داهێنان بۆ نەریت پەرەدەستێنێت. وە هۆشیاریش هەروابنەما تیۆرییەکانی نۆسینی نۆسراو ڕوون دەکاتەوە و بۆ یەکەمجار شوێن داهێنانە تەکنیکییە هونەریەکانی یولیسسی جەیمس جۆیس کە نوێنەری دیار و بەرچاوی ئەم بزووتنەوەیە بووە، دەگرێتەوە. بە گوێرەی وۆڵف زۆربەی نووسەرانی نەریتی “…ماتریالیستن کە لەسەر شتە ناگرنگەکان دەنووسن. واتە بەشێکی زۆر لە لێهاتوویی و وزەی خۆیان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی شتە بێ بنەما و ڕاگوزەرەکان وەک شتێکی ڕاستەقینە و بەردەوام دەربکەون، خەرج دەکەن”3 بە وتەی ئەو، جۆیس سەر بە ڕۆحانیستی دژە ماتریالیست بووە، نووسەرێکە کە هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ کردنەوەی “ئەو پریشکە ناوەکیانەی کە پەیامەکانیان لە ڕێگەی مێشکی مرۆڤەوە دەنێرن”. خەمی ڕۆحانیەکان ئەوەیە کە تا دەتوانن تەقلیدی جیهانی دەرەکی بکەن، بەڵکو گوزارشت لە پرۆسەی “ڕژانی هۆشیاری”ی کاریگەری و هەست و بیرکردنەوەکانە کە واقیعین. بۆیە ئەو نۆسەیەی کە ئەو و جۆیس جەختی لەسەر دەکەنەوە، لە بنەڕەتدا جیاوازە لە نۆسینی تەقلیدی کە لەسەر بنەمای دیدگای ماتریالیزمە.
ڕەنگە هەستی بەرفراوانی نەریتی ئالێ گۆبێ-گفی بەراورد بکرێت بە هەستی وۆڵف. ئامانجی بنەڕەتی ئەو لە نەریتدا، بەدواداچوونە بۆ ئەگەری شکاندنی ئەو نەریتەی کە نەوەی پێشووی نووسەرانی وەک بالزاک دروستی کردووە و جۆرێکی نوێ لە کولتوری نۆسراو دروست بکات کە سەر بە داهاتوو بێت. بە بڕوای ئەو، بەدواداچوون بۆ ئەدەبیاتی بۆرژوازی کە نووسەرانی وەک بالزاک نوێنەرایەتی دەکرێت، شیکاری دەروونییە، کە دەتوانرێت بە “توێژینەوەی حەماسەت” ناوببرێت. ئەو بە توندی ڕەخنە لەو هەوڵە دەگرێت کە لە بەرهەمەکانی نووسەرانی وەک بالزاکدا هاتووە: “بە نوقمبوون لە قووڵایی خولیای مرۆڤەکان” بۆ “هێنانە جیهانێک کە چاوەڕوانی (دنیایە) پەیامی سەرکەوتووی نهێنییەکان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن کەسی خۆیەوە بەدەستەوەیە”. دەستەکان.” شتێک نییە بە ناوی ئەفسانەی شاراوە و نهێنی شتەکان. بە بڕوای ئەو، بە تەواوی هەڵەیە کە ئەدەبیاتی پێشووتر گوزارشت لە “ڕۆحی شاراوەی شتەکان” بکات و بەو هۆیەوە وێنەی جیهانی داگیرکراو بگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگا بە وشە.، ئەوان ئۆبژێکن کە سەربەخۆ لە ئیرادە و خووەکانمان و پۆلێنکردنمان بوونیان هەیە، ئەوەی کە نۆسەی داهاتوو دەبێت دەریببڕێت، وەسفکردنی ئەم شتانە لە دۆخ و ڕەفتاری ڕەسەنی خۆیاندا، دروستکردنی وێنەی خۆیان. بە شێوەیەکی سروشتی، پەیوەندی بە کردنی ئاوەدانکردنەوەوە هەیە.
مامەڵەکردن لەگەڵ نەریت لەلایەن ئەو دوو نووسەرەی سەرەوە، کە لە نۆسینی سەدەی بیستەمی ڕۆژئاوادا زۆر گرنگن و ئەزموونی زۆر بەنرخیان لە ئەدەبدا هەیە، مەیلێکی ڕیشەیی هەیە. بە بڕوای وۆڵف، نەریتەکە لەسەر بنەمای ماتریالیزمە، و بەم شێوەیە دەربڕینی جیهانی دەروونی ڕۆحی مرۆڤ و گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکانی پشتگوێ دەخات. لە ڕوانگەی ئەوەوە ئێستا و ڕابردوو لەسەر ململانێیەکی ئاشت نەکراوەی نێوان ماتریالیزم و ڕۆحانیەت بنیات نراوە. واقیعی راستەقینە ئەو دیاردەیە نییە كە دەیبینین، بەڵكو هۆشیارییەكی بێئارامانە دەگۆڕێت، چونكە هەر واقیعەكە هەرچییەك بێت، ئەو واقیعەی مرۆڤ دەتوانێت لە رێگەی هۆشیارییەوە هەستی پێبكات و بزانێت و كار بكات، تەنیا چالاكییەكانی هۆشیارییەتی. جیهانی دەرەوەی هۆشیاری مرۆڤ هەمیشە جێی متمانە و ناگرنگە، چونکە پەیوەندی بە سروشتی ناوەوەی مرۆڤەوە نییە.
بۆچوونی ئالێ غۆب-گفی تەواو پێچەوانەکەیە، بە بڕوای ئەو جیهانی دەرەکی سێبەر یان دەرەکیکردن نییە لە واقیعی ناوەوەی مرۆڤ، بەڵکو بوونێکی خۆبژێویە. جیهان ملکەچی ئیرادەی مرۆڤ نییە و بیرکردنەوە و چەمکە زانستییەکانی مرۆڤ لە واقیعدا بێتوانانن لە ناسینی. شتەکان لە جیهاندا ڕواڵەت و ڕەفتار و پەیوەندییەکی ناوازەیان هەیە. ئەوەی نووسەر دەبێ بیکات ئەوەیە کە لە ڕوانگەیەکی بابەتییەوە چاودێری ئەم بارودۆخانە بکات و تۆماری بکات. هەڵەی نەریتخوازەکان، واتە کۆمەڵێک نووسەری وەک بالزاک، ئەوەیە کە ئەوان وەهمێکیان هەیە کە جیهانێکی ناڕێک و پێکی سروشتی بە هێنانەدی ڕێکوپێکی بۆی، ملکەچ بکەن؛ لە ئەنجامدا دۆخی ڕەسەنی جیهانی شێواند و وەک ئامرازێک بۆ دەربڕینی جیهانی ڕۆحی مرۆڤ بەکاری هێنا.
کام لەم دوو بۆچوونەی سەرەوە دەبێ قبوڵ بکەین؟ کام ڕوانگە زانیاری وردترمان پێدەبەخشێت دەربارەی واقیع و نەریت؟ بنەمای تیۆری ئەو بۆچوونانەی کە ئەو دوو نووسەرە بەرەوپێش دەبەن، لە ڕاستیدا درێژەی مشتومڕی نێوان ماتریالیزم و ئایدیالیزمە، کە ماوەی دوو هەزار ساڵە لە فەلسەفەدا چارەسەر نەکراوە. ئایا یەکێک لەم دوو نووسەرەی سەرەوە لە بۆچوونەکەی تر باڵاترە یان مەعقولترە، لە بنەڕەتدا بەندە بەوەوە کە ئێمە بە ئاشکرا یان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ چ جۆرە کێشەیەک پێشگریمانە دەکەین. بەڵام ئامانجمان لێرەدا ئەوەیە کە سەرنجمان لە بنەڕەتدا لەسەر چۆنیەتی لێکدانەوەی نەریتەکە چڕ بکەینەوە.
بنەمای هەردوو ڕەخنەی وۆڵف و گۆبێ-گفی لە نەریت بێ لایەن نین کە بە ئاسانی لە سەرنجی خەڵک ڕزگاریان بێت. بەڵام ئەمە لایەنگرییەکی زۆر ڕەخنەگرانەیە و لایەنگرییەکی ئەرێنی بەهێزە. چونکە پێشینەکانیان و تەنانەت تەواوی نەریتی ئەدەبیش بە یەکجار سەر بە پرسی ماتریالیزم یان ئایدیالیزمن و بەم شێوەیە بۆچوونەکانیان دەخەنە سەر ئەو پرسەی کە نکۆڵی لێدەکەن.
تا ئێستا ئەدەب بە شێوازی جۆراوجۆر گوزارشت لە ماتریالیزم و ئایدیالیزم و ڕیالیزم و ترانسێندێنتالیزمی کردووە، چونکە شێوازی ناسینی مرۆڤەکان و جیهان هەمەچەشنن و دەتوانرێت بڵێین ئەمانە لە چەمکە جیاوازەکاندا لە ڕەوتەکانی سەرەوەدا ڕەنگ دەدەنەوە. بۆیە نەریت وەک درێژەپێدەری ڕەسەنی سیستەمی مێژوویی ناسینی مرۆڤ بە جیهان و خۆی، لە خۆیدا کێشە جۆراوجۆرەکانی ناسینی جیهان و میتۆدەکانیان دەپارێزێت. هەروەک چۆن ئارکیتایپەکان و مۆدێلە cross-structuralەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ژیانی تاک کۆدەکەنەوە، بە هەمان شێوە کێشە جۆراوجۆرەکانی نەریت بە شێوەی جۆراوجۆر لە بەرهەمەکانی نووسەراندا خۆیان دەردەخەن. بۆیە ئەوەی لێرەدا وۆڵف و گۆبێ-گوی دەیکەن تەنیا نکۆڵیکردنە لە فرە ئەگەری نەریت، ڕادیکاڵکردنی یەکێکیان و بەو هۆیەوە گەیشتن بە ئەگەری دەربڕینی خۆی و بیرۆکەکانی مرۆڤ. ئەو سەرووییەی ڕۆحانیەت کە وۆڵف جەختی لەسەر دەکاتەوە، لە ئێستاوە لە نەریتەکەدا ئامادەیە- چ فەلسەفی و چ ئەدەبی- بەڵام ئەوە وۆڵفە کە توندڕەوی کردووە و بەم شێوەیە ناچاری کردووین کە سەرلەنوێ سەیری پەیوەندی نێوان ڕۆحانیەت و ماتریالیزم لە نەریتەکەدا بکەینەوە. بەم کارە نەریتەکەی کۆکردەوە. بەڵام گرنگترین بەش لە ڕەخنەکانی ئەو خاڵەی سەرەوە نییە، بەڵکو نکۆڵیکردنە لە بەشە بێ کەسایەتییەکەی نەریتەکە بۆ ئەوەی بوار بۆ دەربڕینی خۆی بکاتەوە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دوو شێوازیان بەکارهێناوە: لایەنگری ئەرێنی و رادیکالیزم. واتە نەریتەکەیان بە بەرتەسککردنەوەی بۆ پرسێک یان مەیلێکی دیاریکراو ڕەتکردەوە و لە هەمان کاتدا ئەو پرسە “نوێیە”یان دووپاتکردەوە کە لە ڕوانگەیەکی ڕادیکاڵەوە لە بەرژەوەندییان بوو. ئەمەش وا دەکات بتوانین وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە لە پەرەسەندنی بابەتەکەماندا هاتە ئاراوە و بەرەو لێکۆڵینەوەمان برد: چۆن تاکایەتی و داهێنەری نووسەر لە بەرهەمەکەدا دەردەکەوێت؟ ڕادیکالیزم و پێشوەختە زانین ڕێگایەکن بۆ دەربڕینی تاکایەتی و داهێنەری مرۆڤ لە پێوەندی لەگەڵ نەریت و لەناو نەریتدا. ئارەزووی دەربڕینی تاکایەتی و خوڵقاندنی داهێنان لە ئاڤانگاردی ئەدەبیدا فۆڕمی رادیکالی خۆی دەبینێتەوە.
ئاڤانگارد لە ئەدەبدا دووپاتکردنەوەی ڕیشەیی ئەو توخمانەیە کە لە نەریتدا پشتگوێ خراون، لەبیرکراون، یان سەرکوت کراون، واتە لێکدانەوەیەکی نوێ بۆ نەریتەکە.
ئاڤانگارد نکۆڵییەکی تەواو نییە لە نەریت، بەڵکو ڕوونی و بەرجەستەکردن و پێشکەشکردنی زیاتری. لە قووڵتردا، سروشتییە کە ئێستا نەریتی ئاڤانگارد و بێ کەسایەتی و پێکهاتە زۆرە ئەگەرییەکانی بە خواستی تاک بۆ دەنگێکی سەربەخۆ کۆدەکرێنەوە. لێرەدا داهێنانی ئاڤانگارد، دووبارە نووسینەوەیەکی یەکلایەنە و ڕیشەییانەی نەریتە. ئامانجی ئاڤانگارد ناساندنی بیرۆکەی نوێ نییە، بەڵکو مەبەستی لێکدانەوەی نەریتە بە شێوازێکی نوێ. کاتێک دەڵێین ئەدەب پەرەدەسێنێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە ڕوانگەی نەریتەکە بەردەوام لە گۆڕاندایە، ئەوە تەنها شتێکە.


نەریت دەسەڵاتی خۆی هەیە، نەک هەر بیروباوەڕ و داب و نەریت و هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان لە ڕابردوودا نیشان دەدات، بەڵکو کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئێستا هەیە.
بنەڕەتیترین توخم لە نەریتی ئەدەبیدا ئەوەیە کە ئارکیتایپ و مۆدێل و شێوازی دەربڕینی بێ کەسایەتی لە ڕێگەی بەرهەمی نووسەرانەوە خۆیان دەردەخەن. لێرەدا ناکۆکییەک لە نێوان ئەدەبێکدا هەیە کە ئامادەیە و دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت، و ناچارییەکەی بۆ بانگەوازکردن بۆ نەریت. ملکەچبوونێکی یەکلایەنە بۆ نەریت، دەربڕینی تاکایەتی تاک دەکاتە کوفر، لە کاتێکدا ڕەتکردنەوەی تەواوەتی نەریت وا لە مرۆڤ دەکات بەهای ئازادی داهێنەرانەی تاک بخاتە ژێر پرسیارەوە. نووسەری بەڕاستی گەورە ئەو کەسەیە کە ڕێگەیەکی نوێ بۆ دەربازبوون لەم ململانێیە دەدۆزێتەوە. ئەوەی لە بەرهەمەکانیدا دەیبینین لەناوبردنی نەریت نییە، بەڵکو دانانی نەریتە لە بەرامبەر نەریتدا فێمینیزم بریتییە لە دووبارە نووسینەوەی نەریت.
کردنی نەریتێکی ڕابردوو بەڵام لە هەمان کاتدا ئێستا بۆ داهاتوویەکی ئەگەری بە یارمەتی پێشوەختە، ڕێگای دروستکردنی ئەدەب و پراکتیکێکی نوێیە. بۆیە بینینی داهاتوو لە نەریتەوە دەستکەوتی بنەڕەتیی ئاڤانگاردە. بەڵام ئەمەش بە بەستنەوەی ئەو بەشانەی نەریت کە پێویستیان بە قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراو هەیە بە بەشەکانی تری نەریتەکەوە بەدەست دێت.
شێلی شاعیری ناودار باسی لەوە کرد کە تەنیا یەک شیعری گەورە هەیە، کە شاعیرانی جیاوازی سەردەمی جیاواز نووسیویانە. هەروەها تەنیا یەک نەریت هەیە، کە لەلایەن نووسەرە گەورەکانەوە دەنووسرێتەوە. هەموو بەرهەمە بەناوبانگەکان لەم نەریتەدا بەشدارن و لە ئێستادا و لە داهاتوودا دووبارە دەدۆزرێتەوە.

———————

تێبینی:
1 لەم ڕووەوە فەیلەسوفی بەناوبانگی بەریتانی ئان وایت هێد پێی وایە پەرەسەندنی فەلسەفەی ڕۆژئاوا بەرهەمی ڕوونکردنەوەی فەلسەفەی ئەفلاتون.
2 تۆماس ئێلیۆت، نەریت و بەهرەی تاکەکەسی، (ئینگلیزی) لە وتارە هەڵبژێردراوەکانەوە، (هارکۆرت: چاپخانەی براس، 2193) ل8.
3 ڤێرجینیا وۆڵف، وتارە هەڵبژێردراوەکان، بەرگی دووەم (ئینگلیزی) (عیبری: کتێبی کۆن، 1966)، ل129.
4 Ale Ghobe-Gfie، “بۆ نۆسینێکی نوێ” (فەرەنسی) (فارسی: De Minvi, 1963)، ل98.




دۆبلاژ و زمان… به‌ختیار محه‌مه‌د

به‌ ڕێكه‌وت له‌ درامایه‌كی دۆبلاژكراوی توركی و له‌ كه‌ناڵێكی ئاسمانیی كوردیدا گوێم لێ بوو ده‌یانگوت: ((چایه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌م… چایه‌كان ئاماده‌ بوون…)). كێ تا ئێستا له‌ هه‌موو مێژووی زمانی (ئاخاوتنی) كوردی گوێی لێ بووه‌ بگوترێ چایه‌كان و (چا) كۆ بكرێ؟ چا خۆی بڕه‌، كه‌م و زۆر ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌رگیز كۆ ناكرێ.(1) ئێمه‌ ده‌كرێ بڵێین: چایه‌كه‌ زۆره‌، كه‌مه‌؛ به‌ڵام قه‌ت ناشێ بگوترێ چایه‌كان (مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ كاتێك كه‌ چا ساز ده‌كرێ و دێم ده‌كرێ و ده‌كوڵێندرێ، چونكه‌ له‌ درامایه‌كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو، نه‌ك كارتۆن و كیسه‌ و فه‌رده‌ چایه‌كان، كه‌ لێره‌ دیاره ژماره‌ و ئامار دێنه‌ گۆڕێ و ده‌شێ چا كۆ بكرێ). لێره‌ش كۆكردنه‌كه‌ هی چایه‌كه‌ نییه‌، به‌ڵكو هی كیسه‌ و فه‌رده‌ و كارتۆنه‌كانه‌. له‌مه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین: ((كیسه‌ چایه‌كان…، فه‌رده‌ چایه‌كان…، كارتۆنه‌ چایه‌كان…))؛ ده‌شڵێین: ((پیاڵه‌ چایه‌كان))، به‌ڵام قه‌ت ناڵێین: ((چایه‌كان ده‌خۆمه‌وه‌…، چایه‌كان ده‌خۆینه‌وه‌…))… چا چونكه‌ ناژمێردرێ، بۆیه‌ كۆ ناكرێ. ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو شتێك ڕاسته‌، كه‌ وه‌ك چا ناژمێردرێن؛ وه‌ك: خوێ، لم، شه‌كر، ئارد… تاد.

مخابن! ئێستا زمانی كوردی له‌ داموده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا، نه‌زانه‌كان خاوه‌نین و ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ كاری ده‌هێنن؛ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی نه‌زان و نه‌خوێنده‌واره‌كان (زۆربه‌ی جار خوێنده‌واری نه‌خوێنده‌واری حزبیین) به‌ زمانی كوردی ده‌كه‌ن، با به‌ ده‌واری شڕی ناكا. ئه‌وه‌ی جێی داخه‌، ئه‌م ته‌عه‌دایه‌ و ئه‌م شێواندنه‌ی زمانی كوردی له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێك نووسه‌ر و ئه‌دیبی پڕ به‌رهه‌م و ناسراویش ده‌كرێن: ڕۆماننووسی ناسراومان هه‌یه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانیدا به‌م زمانه‌ خراپ و شڕه‌ كوردییه‌ قسه‌ ده‌كا: ((گه‌رچی مه‌كته‌بێكی زۆی نه‌خوێندووه…‌‌))؛(2) یان: ((… كه‌سێك له‌ باراندا بوه‌ستێت و… هه‌روا له‌ بارانه‌كه‌دا له‌سه‌ر لێواری شۆسته‌یه‌ك وه‌ستا بوو)).(3) چۆن ده‌بێ نووسه‌رێكی كورد بیت و نه‌زانی بڵێی: (گه‌رچی له‌ مه‌كته‌بدا زۆری نه‌خوێندووه‌)، (له‌به‌ر باراندا بوه‌ستێت و … له‌به‌ر بارانه‌كه‌دا وه‌ستا بوو…)؟… له‌ ڕۆمانه‌كانی به‌ختیاردا، هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانیی له‌م جۆره‌ یه‌كجار زۆرن.

—————————–

په‌راوێزه‌كان:

1- ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌‌ بڵێی ئاوه‌كان ده‌خۆمه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ناشێ و ئێمه‌ ده‌ڵێین: ئاو ده‌خۆمه‌وه‌، ئاو ده‌خۆینه‌وه‌… ئاویش خۆی له‌ خۆیدا ناژمێردرێ، بۆیه‌ كۆ ناكرێته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌ڵێین: (ئاوی ڕووباره‌كان…، ئاوی ده‌ریاكان…، ئاوی ده‌به‌كان…)، به‌ڵام قه‌ت ناڵێین: (ئاوه‌كانی ڕووبار…، ئاوه‌كانی ده‌ریا و ئاوه‌كانی ده‌به‌… تاد).

2 – به‌ختیار عه‌لی، كه‌شتی فریشته‌كان، كتێبی یه‌كه‌م، ل 67 – 68

3 – به‌ختیار عه‌لی، ده‌ریاس و لاشه‌كان، ل 109

به‌ختیار محه‌مه‌د




روومئاوا… سەردار جاف

                                           
                                                           

سڵاو ھەنار گیان ….
لە کەنار قەتماغەی برینەکەما ڕاکشاوم و دەڕوانمە شەپۆلەکانی خوێن وا لە بن چەق بەستوو و ھێشک بوونەوەی کێم و خوێن لرفەی دێ…. ئازارەکانی ھەموو شەوانێ لە سەمفۆنیاکانی ڕۆحەوە چەکەرە دەکەن و بەناو ھەموو جەستەما پیاسەی یادەوەرییە شییرین و تاڵەکانی چوار ساڵی ڕووتبوونەوەم لە خۆم دەکەن …. چوار ساڵ بوومە سێوێک ھەموو بەیانیانێ لە کەنار زرێبارەوە پیاسەم دەست پێدەکرد بۆ کونە دێو ….. چوار ساڵ لە خۆم ونبووم …. چوار ساڵ ھەورازێکی سەختم گرت و کەچی بوومە تۆپەڵە بەفرێک و غلۆر بوومەوە و پاشانیش بوومە ئاو … لە گۆلی کێڵگەی خڵەفاویما وامزانی زەریایەکم ھەموو کەشتییە زەبەلاحەکان لە منا گەشت دەکەن.. ھێندە غروور بووم نھا بەم ریش و سەرە ماشوبرنجییەوە دایکم بمابایە خۆم گرمۆڵە دەکرد وەک مناڵی دەمم بە گۆی مەمکەکانیەوە دەنا و خۆم تێرتێر دەکرد لە سۆز و خۆشەویستی… ئێستا دەبێ بچمە سەر گۆڕەکەی بگریم … کە درۆ دەکەم بۆ ئەو ناگریم . بۆ غەریزە ھیچ و پوچەکانی پیاوێکی لاکەوتە و ھەڵخەڵەتاو دەگریم….. چی بە باوکم بڵێم چوار ساڵە بۆ ساتێکیش بیرم نەکردووە بەچ ڕوویەکەوە لە حزووری مەزاریا ڕاوەستم ، من لە مەملەکەتی بەدبەختی تەمەن گەورە بووم نھا زانیم گەڵا و سەما و سەرما و تەزین و شەختە و گەرما و سوتان و شنەبا سەوزەکان ھەر ھەموو ڕقیان لێم دەبێتەوە، پێدەچێ یا دڕندەیەکی ناوازە بم یانیش قێزەونێکی جوان… ئیدی با ئەو برینە سەختە بەشێنەیی خۆی ، ھیشک ھیشک بێ و ئەو شەپۆلە خوێنە شەوانە نەبنە کانیاوی گریان …ون دەبم با خۆ بدۆزمەوە . سپاس .




بۆ عەلی قەرەداغی و هاوفیکرەکانی،ئەمە حەقیقەتی ئەردۆغانە… گۆران هەڵەبجەیی

زۆربەمان عەلی قەرەداغی پیاوە بەوەفاکەی ئەردۆغان دەناسین،ئەوەتی قەرەداغی بووەتە ئەستێرەی فکری ئیخوانی و هاوکات ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی ئیسلام ،درێغی نەکردوە لە داکۆکیکردنی کوێرانە لە تاوانەکانی ئەردۆغان .کارگەشتە ئەوەی بە زمانیکی دژ و دوور لە بەهای ئینسانی دابەزێتە سەر هاونەتەوەو هاوزمانی خۆی، ئەویش کوردانی ڕۆژئاوایە.
دەمێک ئەردۆغان عەفرینی داگیرکرد ،ئەم ئیخوانچیە خۆی گەیاندە لای ئەردۆغان و پیرۆزبایی لێکرد و لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی تورکیا گووتی، ئەو قەوارەیەی ڕۆژئاوا پرۆژەیەکی {زایۆنزمە} ،دژی عەرەب و ئیسلامەو دەبێ لەناوبچێت.
هەرسەربازێکی تورک کوژرابێت ئەو هاوخەمی خۆی دەربڕیوەو بە شەهید ناویهێناوە، هەندێک جاریش بۆ بەشداری لە بەخسپاردنی سەربازە کوژراوەکاندا خۆی گەیاندوەتە تورکیا ، بەڵام بۆ کوژرانی هەزارەها شەڕڤان و سڤیل مێش میوانی نەبووە.
گومانی تێدا نیە عەلی قەرەداغی لە فەلەکی ئەردۆغاندا دەخولێتەوە،بای ئەردۆغان لە کوێوە هەڵبکات ئەو لەوێوە شەندەکات،بۆنمونە دەمێک بۆ چەندساڵێک کێشە لەنێوان تورکیاو ئیسرائیلدا لە ئارادابوو ،عەلی قەرەداغی لە ئەردۆغان پەرۆشتر بۆ دۆزی فەلەستین و هاوسۆزی بۆ تورکیا خۆی نیشاندەدا.
ئەردۆغان ئیسلام بۆ بەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەی بەکاردەهێنێت، ئیدی ئەم بەرژەوەندیە چۆنی خواست، ئەو خۆی لەگەڵیدا دەگونجێنێت ، با لەسەر حسابی ئاینەکەیشی بێت.

بۆنمونە لەم ماوەیەدا ئەردۆغان پەنای بۆ چەند کردەیەک بردوە کە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ قەناعەتی ئاینی و پرەنسیپی ئیسلامیدا یەکناگرنەوە ،بەڵام ئەو چاوی لەبەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەیەتی نەک بەرژەوەندی ئاینی.

  • چەند ساڵێکە پەیوەندی نێوان تورکیاو ئیسرائیل تێکچوەو هەردوولا یەکتریان بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ تاوانباردەکرد،لێ بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ،ئەردۆغان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کێرڤی حیزبەکەی چەندین هەنگاوی نا ،یەکێک لەوانە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بوو ، ئەم هەنگاوەی ئەردۆغان بۆ ئیسرائیلیەکانیش جێگەی سەرسوڕمان بوو .
    +عەلی قەرەداغی کە هیچ ڕووداو بۆنەیەکی لە دەستنەداوە گەر سەرکۆنەی ئیسرائیلی نەکردبێت،کەچی لەمەدا هەر زوو هاتە سەرخەت و بەگەرمی دەستخۆشی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان کرد،تا ڕادەی ناوهێنانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە [بەڕێز] یائیر لبید.
    +تورکیا یەکەم دەوڵەتی ئیسلامیە کە ئیعترافی بە ئیسراێیل کردوە.
    +تورکیاو ئیسرائیل گەورەترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە کە ساڵانە بە چەندین ملیاردۆلار دەخەمڵێنرێت.
    +گەشتیارانی ئیسرائیلی بۆ تورکیا ساڵانە لە نیوملیۆن گەشتیار تێپەڕدەکات.
    +مەزنترین کارگەی درووستکردنی کەرەستەی سەربازی ئیسرائیلی لەتورکایە.
    +تورکیا گەورەترین هەناردەکەری چیمەنتۆیە بۆ ئیسرائیل [کە بۆ بیناکردنی مستەوتەنەکان بەکار دەهێنرێن]
    +ناوی تورکیا لە نێو ئەو وڵاتانەدا نیە کە لەڕووی داراییەوە کۆمەکی فەلەستینیان کردووە.
    +ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی مسوڵمانە کەمەدالیای [جوامێری ئیسرائیلی] پێبەخشراوە.
    +ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی مسوڵمانە کە زیارەتی گۆڕی دامەزرێنەری بزافی زایۆنزمی{ تیودۆر هەرتزل} ی کردوە ،
    +ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی مسوڵمانە کە تا ئێستا [٥] جار سەردانی ئیسرائیلی کردوە.
  • سەفەرکردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ تورکیا بێ ڤیزەیە ،بەڵام بۆ فەلەستینیەکان [ئەگەر ڕێگەیان پێبدەن] ئەوە بە ڤیزەیە،
    +دەمێک ئەردۆغان کووفیە{جامانە} ی فەلەستینی لەمل بوو ،لە بەردەم میدیاکاراندا گووتی [قودس هێڵی سوورە]و بەرەنگاری هەر وڵاتێک دەبینەوە باڵوێزخانەکەی بگوێزێتەوە بۆ ئەو باژێڕە ،بەڵام هەر زوو لەو قسەیە پەشیمان بوویەوە ،بەوەی بە ئیعازی خودی خۆی کۆمپانیای{لیماک}بەگوژمەی [٢١] ملیۆن دۆلار ، درووستکردنی بینای باڵوێزخانەی ئەمریکای لە قودس لە ئەستۆگرت.شایانی ئاماژەیە خاوەنی ئەو کۆمپانیایە[نیهاد ئۆزدمیر] ە کە دۆستێکی نزیکی ئەردۆغانە،هاوکات زاواکەی ئەردۆغان[بیرات بەیرەق] و [بن علی یەڵدرم] پشکیان تێیدا هەیە.
    بەمەش تورکیا بووە سەرمەشقی هەموو وڵاتانی جیهان کە دەستی بۆ کارێکی هەستیار و مەترسیدار برد ،هاوکات دۆستایەتی و دڵسۆزی خۆی بۆ ئیسرائیل سەلماند.
    +لەتورکیا ٢٦ قاعیدەی عەسکەری ناتۆ هەیە.
    +تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کەبەفەرمی ڕێگەی بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەکان داوە.
    +تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کە [ کەناردەریای نوودیست]ی ، تایبەت بە ڕووتبوونەوەی تەواو هەیە.
    +تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کەدژی قورئان وبنەماکانی ئیسلام کاری کردوە ،بەوەی فرژنی تێیدا قەدەغەیە .
    +یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی تورکیایە کە بەفەرمی ڕێگەی بە لەشفرۆشی داوە.
    +ژمارە ئەو ماڵانەی کاری لەشفرۆشیان تێدا دەکرێت لە سەرانسەری تورکیادا پتر لە {٢٠٠٠٠} ماڵە.
    +داهاتی ساڵانەی تورکیا لە بواری لەشفرۆشیدا [چوار ملیار دۆلارە]
    +ئەوانەی کاری لەشفرۆشی دەکەن بە گەوادەکانیشەوە ژمارەیان [٣٠٠٠٠٠]کەسە.
    +٢٦٥ کارگەی درووستکردنی مادەکحولیەکان لەتورکیا هەیە .
    +بێدەنگی قەرەداغی لە پەیوەندی تووندوتۆڵی نێوان ئیسرائیل و قەتەر.
    +دەرکردنی ئیخوانەکانی میسر لە تورکیاو داخستنی بارەگاو میدیاکانیان و بێ دەنگی عەلی قەرەداغی بەرامبەر بەم ئیجرائەتە[نائیسلامی و نائیخوانیەدا]

ئەردۆغان ،وەک ئامرازێک عەلی قەرەداغی بۆ گەوجاندنی کوردە ئیماندارەکان بەکاردەهێنێت،بەتایبەتی ئەوانەی ئەردۆغان بە خلیفەی نوێی موسوڵمانان دەزانن.
لەکن ئەردۆغان هەموو کورد دوژمن و نەیارن ،ئیدی با مسوڵمانی عەیار ٢٤ بێت،وەک عەلی قەرەداغی.
هەر کاتێک ئەردۆغان پێویستی بە علی قەرەداغی نەما وەک چۆن خیانەتی لە هاوڕێبازەکانی خۆی [ ئیخوانەکانی میسر] کردو لە تورکیا دەریپەڕاندن، کەواتە بەدووری نازانم بەهەمان شێوە ئەمیش پشتگوێ بخات و لە سەر شانۆی ڕووداوەکانیش دووری بخاتەوە.

گەر ئەم حەقیقەتانە لەکن هەندێک نوێبن،ئەوە بەدڵنیاییەوە لەکن قەرەداغی نوێنین و ئاگادارە لێیان، گەر پرسیار ئەوەبێت ئەی بۆچی لەگەڵ ئەم هەموو فەزاحەتەشدا هێشتا سەرسەختانە داکۆکی لێدەکات؟
بەبۆچوونی من وەڵامەکە ئەوەیە ،علی قەرەداغی بڕیاری داوە گەر فەزیحەتەکانی ئەردۆغان لەوەش زیاتربن ، ئەو وەک داکۆکیکارێکی بەئەمەک بمێنێتەوە ،هاوکات دژی خواستی گەلەکەی خۆی کاربکات.




ئاراستەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئاڵۆزو نادیاردا!… عوسمان حاجی مارف

لێکترازانی پەیوەندی زیاتری لایەنە سیاسیەکان تائاستی گەیشتن بەپێکدادان و بارگرژی توندتر لە نێوانیاندا، مەسەلەیەکی جددیە کە لەئێستای دۆخی سیاسی عێراق و کوردستاندا دەبینرێت. نەتوانینی پێکهێنانی حکومەت لەبەغدا، نادیاری ڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردن لە هەرێم، ئەو واقعە نالەبارەیە، کە هێزە سیاسیە میلیشیاکانی خستۆتە ناو گێژاوو قەیرانێکی وەها قوڵەوە، ئومێدی ڕێککەوتنی نێوانیانی خستۆتە ژێر پێ و چارەنوسێکی نەبینراوەوە، کە ڕاشکاوانە فەزایەکی پڕئاڵۆزی و سەرگەردان و دڵەڕاوکێیان فەراهەمهێناوە.
بەدوای چەندین ساڵ لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی و بەشبەشێنەی نێوان هێزی میلیشیای ئیسلامی و تائفی و قەومپەرستیەوە، بە دەستبردنی بەردەوامیان بۆ بە تاڵانبردن و دابەشکردنی تەواوی سەروەت و سامانی سەر زەمینی و ژێرزەمینی عێراق و کوردستان لە نێوان خۆیاندا، لە ئاکامدا جۆرێک لە بنبەست و قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی و نەتوانینی ڕاگرتنی پێگەوئاستی هاوسەنگی هێزەکانیان لە ئایندەدا بەرەوڕووبۆتەوە، تا ئەو ئاستەی هێزە شیعیەکان زیاتر لێکترازان و پەرشوبڵاوی و پارچەپارچەبوونیان پێوەدیارە. لەنێوان نەخشەو سیاسەت و بەرژەوەندەیەکانی ئەمریکاو ئێراندا لەنگەریان گرتووەو چاوەڕوانی پێشهاتێکن لە ڕێکەوتن یان چڕبوونەوەی ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێراندا. دڵەڕاوکێیەک لە ئاستێکی بەریندا لەناو بەشێکی زۆری خەڵکدا دەنگدانەوەی هەیە، پێشبینی پێکدادان و شەڕی نێوانیان بەدوور نازانرێت.
ئەم هەلومەرجە زادەی واقعیەتی پرۆسەی پاشەکشەو شکستی ستراتیژو سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا. لەهەمان کاتدا مەسەلەیەک، کە زۆر ڕۆشن و بەرچاوە، لەلایەک تەواوی ئەو هێزە سیاسیانەی چارەنوسی عێراق و کوردستانیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی باڵادەستی هێزە میلیشیاکانیانەوە، و پێکهاتەیەکن لەو هێزانەی بەدوای هەردوو جەنگی کەنداودا، بەدوای کۆکردنەوەی پاشماوەی کارەساتەکانی ئەوجەنگانەوە بوون، هەر بەو ڕێگەیە لەناو چوارچێوەی ڕەوتی تاڵانی و گەندەڵی و قۆرخکردنی سەروەت و ساماندا، کۆمەڵگایان بەڕێوەبردووەو لەقاڵبداوە. لەلایەکی ترەوە تەواو ملکەچ و پێشخزمەتی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکەبوون وەک تورکیا و ئێران، کە گەورەترین ڕۆلیان بینیوە لە بێئیرادەکرن و شکۆشکاندن و گۆشەگیرکردنی دەوری خەڵک لەدەسەڵاتی سیاسیدا، بە سەپاندنی دەستەوتاقمی مافیاو تاڵانچی و میلیشیای ئیسلامی و تائفی و نەتەوەپەرستی، تا ئەو خەڵکە نەتوانن دەوری بەرجەستەیان هەبێت لە دەخالەتی ڕاستەوخۆ بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتی سیاسی و دابینکرنی دەسەڵاتی خەڵک. بۆئەوەی فراوانترین زەمینە بڕەخسێنن لە دەستپێشخەری و داهێنان لە گەندەلی و تاڵانچێتیدا. ئەمەش نمونەی ئاکامی ئەو دەخالەتەیە، کە دەوڵەتی ئەمریکا و هەر وڵاتێکی ئیمپریالیستی باڵادەستی بەسەر دانیشتوانەکەیدا لە هەر وڵاتێکدا دەیسەپێنێت.
بەدوای جەنگی کەنداوی یەکەم، عێراق و کوردستان بوونە نمونەی یەکێک لەو ناوچانەی پاش داڕمانی باری ئابوریان،لەبەردەم گەورەترین گێژاوو ناجێگیری سیاسی سەرگەردانیدا خۆیان بینییەوە. بەدوای جەنگی کەنداوی دووەم و ڕوخانی حکومەتی بەعس، ئەم ناجێگیری و گێژاوە سیاسیە لە ئاستێکی باڵای وەهادا بەردەوامی بەو پڕۆسەیە دا، کە مایەی خولقاندنی چەندین کارەسات و سیناریۆی دژە ئینسانی و دڵتەزین بوو. لەهەمانکاتدا بەردەوامی ئەم پرۆسەیە تائەو ڕادەیە کە ئەو نائارامیەی کێشایە ناو دۆخێکی تایبەت بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. هەمان سەرگەردانی و بێدەرەتانی و زۆرترین کارەساتی نائینسانی بووە ژیانی ڕۆژانەی ناوچەکە. لەلایەکی ترەوە ناوچەکە بووە مەیدانی شەڕو کێشمەکێشی وڵاتانی زلهێزی جیهان و دەخالەتی زیاتری تورکیاو ئێران و هەروەکو بووە بەرهەمهێنەری چەندین گروپی تیرۆریستی و شەڕی نێوان هێزە میلیشیاکان. بەگشتی چەندین ساڵە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لەبەردەم ئابڵوقەی کابوسی نائارامی و ناجێگیری سیاسیدا قەتیس ماون و ڕۆشنایی تێدا بەدی ناکرێت. ئەم دۆخە لە ئاستێکدایە، کە لەهەمانکاتدا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر جموجوڵەکانی سەرمایە و سەرمایەگوزاری. جگە لە بازرگانی و قاچاخچێتی نەوت و بازرگانی بەرهەمی بەسەرچوو، ئەمنیەت بۆ سەرمایەگوزاریش زۆر سەخت کردوە.
لە ڕاستای ئەم هەلومەرجەداو بەتایبەتی بەدوای پاشەکشەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و هەڵگیرسانی شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا و کێشەی چین و ئەمریکا لەسەر تایوان و لاوازبوونی دەوری ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵدانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەرمایەگوزاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو پاراستنی سەرمایەکانیان، ئاراستەو نەخشەیەک دێتە پێشەوە، کە بەردەوامی ئەم دۆخە ناجێگیرە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و لە عێراق بەتایبەتی بە قازانجی ڕۆژئاوا و کێشمەکێشی وڵاتانی زلهێزی جیهان مانایەکی نەماوەو پێویستە ئاڵوگۆری بەسەردابێت. بۆیە هەوڵ و ڕێگەیەک پێشبینی دەکرێت، کەبۆ ئەمنیەتی سەرمایەگوزاری لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا دابین بکرێت. ئەم ئاڕاستەیە هەوڵێکە ئیمکانی سایەکردنی هەیە بۆ ڕێکەوتنی لایەنەکانی دەخیل لە ناوچەکەدا، وەک ئەمریکا و ڕوسیا و چین و ئەوروپا و تورکیا و ئێران. بەجیا لە بەدەست هێنانی هەر بەرژەوەنیەکی تر کە لە جوڵەو کێشمەکێشی نێوان ووڵاتەکاندا رەنگ ئەداتەوە، بەڵام سەردانی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆتین بۆ ئێران، دانوسان و گفتوگۆی ئەمریکاو ئێران و تورکیا هتد. هەر لەو ڕاستایەدا، کە دەخوازێ ئارایشێکی تر بە ناوچەکە بدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئارامی و ئەمنیەت بۆ ناوچەکە بەدەست بهێننەوە. ئەم ویست و ئاراستەیە هەوڵێکی ئایندەیی و نەخشەیەکە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تا چەند دەکرێت بچێتە باری جێبەجێ بوونەوەو چەند دەخایەنێت. پرۆسەیەکە لەباری عەمەلیەوە نادیارە کەی دەتونێ یەکلاییبێتەوە. بەڵام لەلایەکی تریشەوە پێداویستیەکی حەیاتیە بۆ توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندیەکانی سەرمایەداری لە ناوچەکەدا. دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی عێراق و سوریا بە جۆرێک سەرگەردان و شێواوە، یەکلاییبوونەوەی نەخشەیەکی لەو چەشنە بە ئاسانی نایەت بەدەستەوە. ئەم نەخشەو ئاراستەیە، کەمەبەست دڵنیاییە بۆ داسەپاندنی ئەمنیەت بۆ سەرمایەگوزاری لە ناوچەکەدا، لە بەرانبەر ئەم دۆخەی عێراق و کوردستان و ناوچەکە، کە لەلایەک باڵادەستی دەستەوتاقم و هێزی میلیشیاو گروپی تیرۆریستیە، لەلایەکی تریشەوە کە ئاراستەیەکی رۆشن و هاوبەش لە نێوان ووڵاتانی زلهێزی دنیادا تەماوی ماوەتەوە، دەیخاتەبەردەم ناکۆکی و ڕێگریەکی جددیەوە، کە بتوانێت پرۆسەیەکی خێراو سەرکەوتووبێت. هەربۆیە دەبینین پەلەقاژێی تەواوی هێزەکانی دەسەڵاتدار لە عێراق و کوردستاندا بە ئیسلامی شیعەو سونەوە، بە عروبەو کوردایەتیەوە لەلایەک لەژێر چەتری ئەو پێشهاتە بۆ ئاڵوگۆڕ، کەوتونەتە پێشبرکێ و شکاندنی سەروپۆتەڵاکی یەکترەوە. لەلایەکی ترەوە هەرلایەکیان پێویستیان بەوەیە ئەوە لەخۆی نیشان بدات شۆرەسواری ئەو مەیدانەیە. بەڵام لە دنیای واقعدا جگە لە قوڵکردنەوەی ناکۆکی و کێشەکانی نێوانیان هیچی تریان نەداوە بەدەستەوە. هەر ئەم نەگونجانەی ئەم هێزە تاڵانچی و گەندەڵ و جەردانەی، کە ناتوانن بێ هێزی میلیشیا خاوەنی دەسەڵات و داگیرکەر بن، کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ بەردەوامیان بە داسەپاندنی نائارامی و نەبوونی ئەمنیەت بۆ سەرمایەگوزاری، بە مانایەک ئەو هێزو پێکهاتەیە نین و شانوشەوکەتی ئەوەیان نیە،کە بتوانن بچنە ناو پڕۆسەی پاراستن و دابینکردنی ئەمنیەت بۆ ئاستی گەشەی سەرمایەگوزاری بۆئاستێکی فراوان لە ناوچەکەدا. تەنها ئیکتفاکردن بەداگیرکرن و بەتاڵان بردنی چاڵە نەوتەکان و چەتەیی و قاچاخچێتیەوە دەتوانن درێژە بە ژیانی سیاسیان بدەن.
ئەم قەیرانەی ئێستا هێزەکان لەناو دیاردەی نەتوانینی پیكهێنانی حکومەتی عێراقدا دەرگیری بوون، ئامادەنەبوونی هێزە ناسیۆنالیستە کوردەکان بۆ دیاریکردنی هەڵبژاردن لە هەرێمدا، بەجیا لە هۆکاری بونی نارەزایەتی بەرفراونی جەماوەری، لەهەمانکاتدا ئاکامی پێشهات و هەوڵی ئەو گۆڕانەیە بۆ دابینکردنی ئەمنیەت و ئارامی لە ناوچەکەدا پێویستە بکرێت. ئەم پێویستیەش پێگەی ئەو هێزە میلیشیایانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. مەرجێکی گرنگی دابینکردنی ئەمنیەت لە ناوچەکەدا پێویستی کۆتاییهێنانە بەهێزی میلیشیا، بەڵام لەهەمانکاتدا مەرجی مانەوەی دەسەڵاتی ئەو هێزە ئیسلامی و تائفی و قەومپەرستانەش مانەوەی هێزە میلیشیاکانیانە. ئەمەش ئەو ناکۆکیەیە، کە ئەو هێزانە لە عێراق و کوردستان لە بنبەست و چاوەڕوانیدا ڕاگرتووە.
لەم نێوەدا دەبینین لەناو کێشەکانی ئێستای هێزە جۆراوجۆرەکانی شیعە و سونەکانی عێراقدا بە ئاشکرا بەلایەنگری بە ئەمریکا یان لایەنگری بۆ ئێران دابەشبوون:”سەدرو دارودەستەکە”ی بە ناوی حکومەتی زۆرینە لەژێرکاریگەری دەوری سیاسەتی ئەمریکادا سەنگەریان گرتووە و”چوارچێوەی هەماهەنگ” ی هێزە شێعیەکان وابەستەیە بەسیاسەت و دەخالەتی ڕاستەوخۆی ئێران لە عێراقدا. پارتی و یەکێتی لەونێوەدا لەبەر ڕۆشنایی هاوکێشەی سیاسی و پێشبینی بۆ ئاستی هاوسەنگی هێزەکان ئەمسەرو ئەوسەر دەکەن و لە بەرەیەکدا ناگیرسێنەوە. هەرلایەکیان بەرژەوەندی ئایندەی گونجانی هێزەکەی لەگەڵ پێشبینی هاوسەنگی هێزو سەرکەوتنی هەرلایەنێکدا چاوشارکێ دەکەن و لە چاوەڕوانیدان. یەکهەڵوێستی و بڕیاری یەکلاییکەرەوەیان نییە. ئەم سەرەوژێرو هێنانوبردنە بۆ تەواوی هێزەکان، لەو کەناڵە ئاو دەخواتەوە، کە لەلایەک ناتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانەی پێویستە بۆ ئەمنیەتی سەرمایەگوزاری لە ناوچەکەدا دابین بکرێت، لەلایەکی ترەوە هیچ وەڵامێکیان بۆ خواستی خەڵک و نارەزایەتی جەماوەری نیە. بۆیە نە حکومەتیان بۆ پێکدێت، نە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەتوانێت وەڵام بێت بە کێشەکانی نێوانیان. تا ئەم دۆخەش بەلایەکدا نەکەوێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمیش ناتوانێت هیچ شتێک لە گۆرینی هاوکێشەی سیاسی بدات بەدەستەوە، گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن تەواو خراوەتە سەربەڕە.
دەرگاکان لە ئێستادا بۆ ئەو بەشە لە بۆرجوازی عەرەب و بۆرجواری کورد، کە دەیانەوێت بەهەمان شێوازی تەوافقی و بەشبەشینەی پێشویان و بە هێزی میلیشیاوە بەردەوامی بە پێکهێنانی حکومەت و بەدەسەڵاتی سیاسیان بدەن، کراوە نییە و بە بنبەست گەیشتووە. کەی دەتوانن ئەو دەرگایە بخەنە سەر پشت، کە بۆ خۆیان پێناچێت بتوانن ڕێگایەکی هاوبەش و سەرکەوتوو لەبەرژەوەندی تەواوی لایەن و هێزەکانیان ساغکەنەوە، بەڵکو لەبەردەم ناکۆکی و چاوەڕوانیەکدا قەراریان گرتووە، هەرلایەک ناچارە بەوەی تا چەند دەتوانێ ملی لاکانی تر بشکێنێت و لەهەمان کاتدا هەوڵی تاڵانچێتی و گەندەڵیش لەدەست نەدات.
ئەم دۆخە لە پەیوەندی نێوان ئەو هێزە سیاسیانەی ئێستا کە لەدەسەڵاتدان و لەگەڵ خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی عێراق و کوردستاندا، درزێکی گەورەی وەها بێوێنەیان سەپاندووە، کە هەڵبژاردن نەک ناتوانێ وەڵامدەرەوەی بنبەست و قەیرانەکەیان بێت، بەڵکو پرۆسەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی وەک ئێستادا بەقازانجی هیچ لایەنێکیان یەکلایی نابێتەوە، بۆیە جگە لەکۆتایی و ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە بە خرۆشانی جەماوەری و دابینکردنی دەسەڵاتی خەڵک بۆ ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی، هیچ ڕێگایەکی تر کارسازو عەمەلی نیە بۆ کۆتایی هێنان بەم هەمو نائارامی و گێژاوە سیاسیە. هەوڵدانی ووڵاتانی رۆژئاوا و دەخالەتی ووڵاتانی زلهێزی دنیا تەنیا بۆ دابینکردنی پاراستنی دۆخی ئارامی و ئەمنیەتە بۆ سەرمایەگوزاری، هیچ پەیوەندی و ئاسۆیەکی بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئاسودەو ئارامەوە نییەو نابێت بۆ ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشانی ناوچەکە. چاوەڕوانی لە دۆخێکی ئەم چەشنەی ئێستای عێراق و کوردستان بۆ هەر ئایندەیەک، گەر بە غەیری دابینکرندنی دەخالەتی راستەوخۆی جەماوەری نارازی لەدەسەڵاتی سیاسیدا ساغبێتەوە، کوشندەیەو دووبارەبوونەوەی کارەساتە لە شێوازو کاتێکی تردا.




سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێك..15… شەماڵ بارەوانی

بەشی پانزەهەم و کۆتایی/

لە دەوڵەتی سیوکراتیدا، مرۆڤی سیکۆلاریست، یان، لائیک، یان بێ بڕوا، یاخود، کەسانی ترانس جیندەر و هۆمۆسێکشواڵ و لیسب، هەرگیز، جێگایان نابێتەوە، تاوانی بێ ئەخلاقی و دوژمنانی خوداوەند و ئایینیان دەدرێتەپاڵ، بێ ئەوەی گفتوگۆ و دیالۆگیان لەگەڵدا بکەن، ڕێگە و ئازادییان پێ بدەن، بمێننەوە، ڕێزیان بگرن و قبوڵیان بکەن، لێیان تێبگەن و گوێیان بۆ بگرن، بە پێچەوانەوە، بەکەم سەیردەکرێن، لێیان دەدرێت، سوکایەتی و بێ ڕێزییان پێ دەکرێت، دەکوژرێن و لەناو دەبرێن.

دەوڵەتی سیوکراتی،
دەوڵەتێکی پۆپۆلیستی و تۆتالیتاریزمە و هیچ جیاوازییەکی قبوڵ نییە. نەبیروباوەڕی دیموکراسی، نە خەباتی ناسیۆنالیستی و نەتەوەیی، نە سنووری جوگرافیای نیشتمان، نە سرودی ئەی ڕەقیب و نەتەوەیی، نەئاڵای نەتەوەیی، نە ئازادی مرۆڤ، نەسەربەستی و ماف و ئازادیەکانی ژن، نە یەکسانی جێندەری، هیچی قبوڵ نییه، جگە لە ئایدیۆلۆژیا سەراپاگیر و سەرکوتکارەکەی خۆی نەبێت.

بە كورتیەكەی تۆ وەك مرۆڤێك لە ناو دەوڵەتی سیوكراتیدا، دەبێت چیتر ببیت بە ڕۆبۆتێك و ڕێك بە كۆپیەكی ئەویتر، تاڕێگەت پێ بدرێت لە ناو قەفەس و زیندانی ئەویتر و لەژێر دەستی ئەویتر و لە ژێر سانسۆر و چاوێری و هەژموونی ئەویتردا، لە شێوەی تاكێكی مەسخكراو بێ مافكراو ئازادی سەلبكرا و سەربەستی زەوتكراو بوون دەستبەسەرداگیراو، چەشنی كۆیلەیەكی بێ ئیرادە و لاوازی كەرامەت ئەتكراو بەها ژێر پێ خراو، بە سەرشۆڕی و دەستەوسانی و بەو پەڕی ڕادەستبوون قبوڵی هەرشتێک و هەموو شتێك بكەیت، كە لە لایان ئەویترەوە بەسەرتدا دەسەپێندرێت.

بەو چەشنە، ئەو شێوازە ژیانە ئەتكراوە، ئەو ستایلە ژیانە مردنە، ئەو ژیانە جەحیم و بێ مروەتكراو بێ بایەخ كراوە، كە مافەكانی مرۆڤ و، مرۆڤبوون تێیدا چیتر كۆتایی پێ دێت و چەمكی هاووڵاتی بوون لە پەتی دەوڵەتی سیۆكراتی هەڵدەواسرێت.

ئیدی لە دەوڵەتی سیوکراتیدا، ڕوانین و ئایین و مەزهەب و ئیدەلۆژیایەکی دیاریکراو، لە دەستوور و سیاسەت و تەواوی کایەکانی ژیان جێگیردەکرێت و دەسەپێندرێت و فرە ڕەنگی و پلورالیەت و تۆلەرانس دەسڕدرێتەوە و یەک عەقیدە و یەک ئایین و یەک مەزهەب و یەک ڕوانین، دەکرێت بە کابەی پەرستشی هەموان و سەنتەری بڕیاردان و ئیتر دەبێت هەموان ئیلزام و پابەندبن بە ئیدۆلۆژیەت و سیاسەت و مەزهەبی فەڕمی دەوڵەتی سیوکراتیەوە.

لەوەهات سیستەمیکدا. چدی مانایەک بۆ فرە ڕەنگی و فرە دەنگی و چەمکی ئازادی و ئەویتر و کونجێک بۆ هەناسەی ئازاد و بۆ جیاوازیەکان نامێنتەوە و تاقە ڕوانگەیەک و تاقەدیدێک و تاقە دۆکترینێک، بە زۆری و بە کۆمەڵێک پاساو بیانووی نامرۆڤانە و نادیموکراسیانە و دژە ئازادیانە، دەکرێت بە ئایینی فەرمی دەوڵەت و عەقیدەی هەموان!.

ماوەتەوە بڵێم:
بۆیە گەربمانەوێت لە پەتای سیوکراتیەت و فێندەمێنتالیزمیەتی ئایینی ڕزگارمان بێت، ئەوا تاقە چارەسەر سیکۆلاریزم و دەوڵەتێکی عەلمانی دیموکراسییە.

دەوڵەتێک”کە لەگەڵ سەرجەمی هاووڵاتیانی خۆیدا به یەکسانی ڕفتار بکات، سا ڕەچەڵەکی ئیتنی یان ئایینی یان مەزهەبییان هەرچییەك بێت”(١) و ئینجا:
” پاشەکشەکردنی گۆڕەپانی ئاینییە لە ژیانی گشتیدا، بۆ ئەوەی ئاین تەنها لە ژیانی تاکەکەسدا بمێنێتەوە نەک هەیمەنەیەکی تەواوی هەبێت و وەکو جاران هەموو فەزای گشتی کۆمەڵگا داگیربکات”(٢). وە
“بۆیە پێویستە قانون و سیستەم مافی پەیڕەوانی هەموو دینەکان دابین بکات و بیانپارێزێت بەڵام ئایدیۆلۆجیا و قانونەکان لەسەر شەریعەتی هیچ دینێک دانەڕێژرێت تا پێشکەوتن و تەبایی کۆمەڵایەتی دابین بکرێت.”(٣).
پاشان دەبێ هەموان ئەو حەقیقەتە بزانن، کە” نه‌ عه‌لمانی، که‌سێکی مولحیده‌، نه‌ عه‌لمانیبوون، دژایه‌تیکردنی ئایینه‌. وه‌ک چۆن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی، سیسته‌می خۆی هه‌یه‌، ئایینیش خاوه‌نی سیسته‌می تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی، عه‌لمانیبوون جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو سیسته‌مه‌یه‌ له‌ یه‌کدی که‌ به‌ زیانی ئیسلامییانی توندڕۆ، وه‌لێ به‌ قازانجی هه‌ردوو سیسته‌مه‌که‌ (سیاسی و ئایینی) ده‌که‌وێته‌وه‌.”(٤)
بۆیە عەلمانیەت هەرگیز، مورادیفی بێ دینی و یەکسان بە ئیلحاد نییە.
عەلمانیەت دەڵێت” ئەوەی هی قەیسەرە بیدەرەوە بە قەیسەر، ئەوەی هی خوداشە، بیدەرەوە بە خودا.”
( مارقوس، مەتا، لوقا)
ئەم وتە بەناوبانگە لە سێ ئینجیلدا هاتووە كە بە تەواویی سنووریی دنیا لە سنووری ئاین جیا دەكاتەوە كە دواتر، لە سەردەمی نوێدا، بە عەلمانییەت ناوی دەهێنرێت كە لە لایەن چەواشەكەرانی دین و دنیا خەڵكی پێ فریو دەدرێت كە گوایە عەلمانییەت واتە ئیلحاد.”(٥).

پەراوێزەکان:
١-دەربارەی عەلمانییەت و ئایین(هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکون، د. محەمەد ئەرکون، وەرگێڕانی:د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد،چاپی یەکەم-٢٠١٨، سلێمانی، پ٢٠٨.
٢-هەمان سەرچاوە، پ١٢١.
٣-سەرۆ قادر، (پێویستە سیستەم بە قانون یەکسانی دابین بکات
ئەگینا تەبایی کۆمەڵایەتی دروست نابێ، پەیجەکەی خۆی)، ٢٠٢٢/٨/٢٦.
٤- حەمەسەعید حەسەن، ئەوان و ئێمە، ڕۆژنامەی هەولێر، ژمارە(٣٧٠١)، یەکشەممە١٤ی ئابی٢٠٢٢.
٥-ئەحمەدی مەلا، بۆ مەلا بەڕێزەكان، ماڵپەڕی(ڕوانگە و ڕەخنە)، ٢٠٢٢/٨/٢٥.




چاوخشاندنێک بەسەر بارودۆخی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران!… عەبدولڕەحمان گەورکی

نەفرەت لە خۆتان و ئەوەی دەیپەرستن!

وەلی فەقیهی دەسەڵاتدار لە ئێران شەرم ناکات کە دەڵیت شەرعییەتی خۆی لە “خودا”ەوە وەردەگرێت. کەواتە بە وتەی ئەو “خەڵک” هەرچییەک بن، “کۆیلە”ن و پێویستیان بە “وەلی و سەرپەرشت” هەیە!

عەلی خامنەیی شەرم ناکات کە بە کردەوە ئێرانی کردووە بە “زیندان” بۆ ئێرانییەکان و پێڕەوانی ویلایەتی فەقیهیشی کردووە بە زیندانوان و جێبەجێکاری بیر و پلانەکانی خۆی. بە وتەی ناوبراو، شوێنی نەیارانی، “زیندان”ە و دەبێ لە سێدارە بدرێن و بکۆژرێن و لە دەرەوەی ئێرانیش تیرۆر بکرێن!

عەلی خامنەیی شەرم ناکات کە بە پێچەوانەی ئیدیعا و پڕوپاگەندەکانی، رژێمەکەی پشتی بە (دانان) بەستووە و “هەڵبژاردن” لە ئێران بوونی نیە و تەنها شتێکی رووکەشییە. چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك لە هەر پۆستێک دادەنریت، جێبه‌جێكار و پێڕەوی بیروباوه‌ڕ و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی وه‌لی فه‌قیهه‌.

لە ڕوانگەی وەلی فەقیهەوە، هەرکەسێک گوێڕایەڵ نەبێت، دەبێت لە ناو ببرێت و پێش لە ناو بردنیشی، جەستە و گیان و موڵک و ماڵی بۆ پێڕەوانی ویلایەت (حەڵاڵ)ە و ئەرکی پێڕەوانیشی بریتییە لە دەست بەسەرداگرتنی جەستە و گیان و موڵک و ماڵی خەڵکدا. کۆمەڵکوژکردنی زیاتر لە (30) هەزار زیندانی سیاسی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ نموونەیەکی ڕوونی ئەو ڕاستییەیە کە بە بڕوای عەلی خامنەیی، نەک تەنیا مافی ڕەهای ڕژیمەکەی ئەوەیە کە کردی، بەڵکو درێژە پێدانیشیەتی. چونکە “پاراستن و هێشتنەوەی رژێم” هەم ڕەوایە و هەم پێویستە. کوشتاری کورد لە گوند و ناوچەکانی کوردستانی ئێران لە لایەن پاسدارانییەوە و سەرکوتکردنی کەمینەکانی دیکەش نموونەکانی تری ئەم راستییەن!

بە بڕوای عەلی خامنەیی خوێنڕێژ، ئازادی بە واتای سەرکوتکردن و سەربەخۆیی، بە واتای نکۆڵیکردن و نەهێشتنی نەیاران و یاساکانیش کارئاسانیکردنە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی وەلی فەقیهی ئێڕان و لە ئەنجامدا لە خزمەت پاراستنی ویلایەتی فەقیهیدا دەبێت. یاساکان بەو شێوەیە نووسراونەتەوە کە “عەلی خامنەیی” دەیەوێت. چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ ده‌ستی وەلی فه‌قیهدایە‌ و یاسا به‌ واتای به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی سته‌م و سەرکوتکردنە.

بە لای وەلی فەقیهەوە، پیاوانی ویلایەت دەتوانن لە شەقامەکان و لێرە و لەوێ، خەڵکانی برسی و هەژار کوشتار و موڵک و ماڵیان تاڵان بکەن و خانەوادەکانیان بە بارمتە بگرن. لە ئێران بە فەرمانی عەلی خامنەیی، تاوان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، جل و بەرگی ساختەی “ئیسلام”یان بە بەردا دەکرێت و دادەپۆشرێن. هەربۆیە (سیستەمی ویلایەتی فەقیهی) بە بەبێ گوێدانە سەرکۆنەکردنە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە لە پێشێلگردنی مافەکانی مرۆڤ. لە ماوەی یەک ساڵی رابردووی سەرۆکایەتی (ئیبراهیم ڕەئیسی)ی خوێنرێژدا، زیاتر لە ٥٢٠ زیندانی لە سێدارە دراون!

بە بڕوای عەلی خامنەیی، کۆشک و تەلار بۆ پێڕەوانی ویلایەت “حەڵاڵ” و بۆ خەڵک “حەرام”ە. ئەمەیش بە دامەزراوەیی کراوە و خەڵکانی برسی و هەژار بە “تاوانبار” و “دوژمنانی خودا” ناسراون، کە دەبێ بە تاک یان بە جووت یان بە کۆمەڵ لە سێدارە بدرێن. لەم رژێمەدا، چەقاندنی سێدارە لەبەردەم ماڵان و کۆڵانەکاندا، داب و نەریت و شێوازی حوکمڕانییەکی دروستە و و واتای داد دەناسرێت!

بە لای (عەلی خامنەیی)یەوە.. (بە پێچەوانەی قورئانی پیرۆز، كە دەڵێت “لااكرە فی الدین”، هەركەسێك لەگەڵمدا نەبێت دوژمنمە و دەبێت سەرکوت بكرێت و ئەگینا دەبێت بكوژرێت و هەركەسێكیش توانیویەتی ئێران بەجێبهێڵێت بەبێ ئامادەبوونی و بە غیابی، سزای “لەسێدارەدان”ی بۆ دەرچووە و هەرکەسێکیش “دژی ویلایەتی فەقیهە” و ئێرانیی نییە، پێویستە لەسەر ڕووی زەوی بسڕدرێتەوە. تیرۆر و بۆمبانانەوە لە هەموو شوێنێکی جیهان و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان لە نێویاندایە.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیهیدا، نابێت خەڵک بیر لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بکەنەوە، بەتایبەتی “ئازادی” و “ئاسایش”، و بۆ کۆنترۆڵکردن و جێبەجێکردنی ئەمەیش، داو و دەزگاکانی ویلایەت بە شەو و رۆژ لە کاردان تا نەکا کێشەیەک بۆ “نیزامی ویلایەت” بە نازناوی “ئیسلام” و “ئێران” و “کۆماری ئیسلامی” روو بدات!

بە بڕوای عەلی خامنەیی، کوشتارکردنی کەمینەکان و گەندەڵی و لەشفرۆشی، گرانی و بێکاری و هەژاری و، فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستە، کۆڵبەری، سووتەمەنیبەری، کۆکردنەوەی زبڵ و کارتۆن خەوی و … هتد وەک شتێکی سروشتی لێکدەدرێتەوە، و حکومەت لێی بەرپرس نیە و خودی “خەڵک”، هۆکار و بەرپرسن و هێز و داو و دەزگاکانی حکومەت مافی ئەوەیان هەیە “بە ئارەزووی خۆیان” تەقە لە خەڵک بکەن یان لەسێدارەیان بدەن. چونکە گرینگ “مانەوە و پاراستنی نیزام”ە. کوشتنی ڕۆژانەی کۆڵبەرانی کورد و سووتەمەنیبەرانی بەلوچ و لێدانی ڕۆژانەی خەڵک لە سەراسەری ئێران لەمجۆرە کارانەیە.

بە بڕوای عەلی خامنەیی و خەڵکانی گوێڕایەڵی ویلایەت، ئێرانی ئێستا “دیموکراتیکترین” و “ئەمنترین” وڵاتی جیهانە، کە خاوەنی “هەڵبژێردراوترین”، “دەسەڵاتدارترین” و “بە ئابوریترین” حکوومەتە و وڵاتێکە کە نە “ئەمریکا” و “ڕۆژئاوا” توانیویانە رێوشوێنی سەربازی لە دژی بگرنەبەر و نە “داعش” و “ئەلقاعیدە”یش توانیویانە لە دژی کار بکەن. چونکە “خەڵک”ی ئێران “حکومەت” و وەلی فەقیهیان خۆشدەوێت و حکومەت و وەلی فەقیهی دەسەڵاتداریش لە خۆشویستنی خەڵکدا “باڵاترین”ن. زۆر سەیرە گوڵم!

بە روانگەی عەلی خامنەییەیە، مرۆڤەکان کاڵان و “ژن” کاڵای دەستی چەندەمە. “پیاوان” لە ژنان باڵاترن و ژنان مافی جیابوونەوەیان نییە و مافی وەرگرتنی پۆستە گرنگەکانی حکومەتیشیان نییە. چونکە ژنان بە پیاوانەوە پێناسە دەکرێن. هەر بۆیە لە روانگەی وەلی فەقیهەوە، ژنان بۆ سەرکوتکردن و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە و لە سێدارەدان باڵاتر و شایستەترن.

لە یاسا و کولتوری بە دامەزراوەییکراوی ئەم حکومەتەدا، ژنێک کە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بکوژرێت، بکوژەکەی “ئازاد”ە و کاتێک پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بکوژرێت، دەستبەجێ بکوژەکە شایەنی “مەرگ”ە ، سزا دەدرێت.

بە بڕوای عەلی خامنەیی، درۆکردن، ئاسانە و هەڵخەڵەتاندن باوە و دەجاڵکاری رێگەپێدراو و ڕەوایە. چونکە بۆ “پاراستنی حکومەت”، هەموو تاوان و تاکتیکێک ڕێگەپێدراوە! دێواندن و پیلانگێڕان لە دژی نەیارانی حکومەت لەم پۆلەن!

بە بڕوای وەلایەتی فەقیهی دەسەڵاتدار، دیاردەی “کۆرۆناڤایروس”، “لافاو” و “بومەلەرزە” گرانی و بێکاری و بێ حاڵ و ماڵ کردنی سەدان هەزار ئێرانی “بەخششێکی ئیلاهییە” کە دەبێ وەک “دەرفەتێک” بۆ پاراستنی حکومەت دابنرێت و وەک ئامێرێک سەیر بکرێت بۆ “هەڵوەشاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان”.

لە روانگەی عەلی خامنەییەوە، پلان و پرۆژەی وەک “بە هاوسەرکردنی کجانی منداڵ” و “زۆر خستنەوەی منداڵ” و … هتد، لە لایەن ویلایەتی فەقیهەوە پەسند کراوە، ئێران دەکاتە “گەنجترین” و “بەختەوەرترین” و “خوێندەوارترین” وڵاتی جیهان(!)، نەک دەستهەڵگرتن لە، بەرهەمهێنانی بۆمبای ئەتۆم و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هەڵایسانی شەڕ و ئاژاوە نانەوە و تیرۆر و کوشتار و فرەخوازی و هەڕەشەکردن و چاوترسین کردن لە ناو کۆمەڵگا و هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاییە مرۆییەکان لە پێناو دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروستیان هەبێت!

هەموومان ئەوە دەزانین کە زۆربەی ئەو کەسانەی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون یان کۆمەڵکوژ کراون یانیش لە سەر شەقامەکاندا دراونەتە بەر دەسترێژی گوللە و شەهید کراون، گەنجترین و شادترین و خوێندەوارترین کەسانی کۆمەڵگای ئێران بوون، کە لە حکومەتی ویلایەتی فەقیهیدا بێ بەش کرابوون لە مافی سەرەتاییەکانیان!

لە روانگەی عەلی خامنەییەوە، فرۆشتنی کەشوهەوای ئێران و خاک و سەروەت و سامانی دیکەی خەڵکی ئێران لەلایەن ڕێژیمەوە بە وڵاتانی وەک چین و ڕووسیا و ئەنجامدانی گرێبەستی چەند ملیارد دۆلاری لەسەری، پڕۆژەی نامرۆڤانە وەک بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، پاراستنی دیکتاتۆری سوریا و کوشتارکردنی خەڵکی ئەو وڵاتە، دابینکردنی چەک و کەرەستە و ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ میلیشیا و گروپە تیرۆریستییەکان لە عێراق و یەمەن و لوبنان و وڵاتانی دیکە، دامەزراندنی داو و دەزگای تیرۆریستی وەک “بەرگریکارانی حەرەم” و “ڕاوێژکارانی سەربازی” و… لە دەرەوە لە ئێران، و… رێگەپێدراو و بێ کێشەیە. لە كاتێكدا لە ناوخۆی ئێران خەڵک بێ بەش دەکرێن لە ڤاكسێنی دژە كۆرۆنا، یان بە بیانووی دزینی تاقە مەڕێك لە سێدارە دەدرێن، یانیش بەهۆی هەژارییەوە ناچارن ئەندامەكانی جەستەی خۆیان بفرۆشن بۆ ئەوەی منداڵەكانیان لە مردن رزگار بکەن و…

جێی خۆیەتی بە زمانی قورئان بە وەلی فەقیهی دەسەڵاتدار و لایەنگرانی بووترێت “أُفٍّۢ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ“ واتا “نەفرەت لە خۆتان و ئەوەی دەیپەرستن”. هەر بۆیە خەڵکی ئێران لە ڕاپەڕینەکانیاندا هەمیشە خوازیاری گۆڕینی حکومەت و ڕووخاندنی ڕژێمی ویلایەتی فەقیهین.

عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی

کۆتایی




قەسیدەی جگە لە ئەوینی تۆ… ستیڤان شەمزینی

شاعیرێک بووم
هەموو شتێکم رەت کردەوە
ئەو جەنگانەی
دەبنە زەریایەکی شەپۆلاویی خوێن
ئەو کورسییانەی
لەش لەسەریان کرمەڕێز دەبێت
ئەو خەڵاتانەی پادشا
لە کیسەی نەداران دابینیان دەکا
ئەو ماڵە کریستاڵییەی
دڵ تێیدا دەبێتە پارچەیەک پۆڵا
ئەو گۆپاڵانەی
لە پشتی ئازادیی دەوەشێنرێن
ئەو چرایانەی
ناپاکییان لە رووناکی کرد
ئەو یادەوەرییانەی
دەستیان ناوەتە قورگی ئێستاوە
ئەو تارماییە رەشانەی
چۆلەکەی شەوق شەوارە دەخەن
ئەو چەقۆیانەی
لەشی بیرکردنەوە قاش دەکەن
ئەو سەربەستییەی
بیرکردنەوە لەناویدا زیندانی هەتاهەتاییە
هەموو ئەمانەم پێکەوە رەتکردەوە
تەنها ئەوەی نەمتوانی رەتی بکەمەوە
خانمەکەم
ئەوینی هەمیشە داگیرساوی تۆ بوو
شاعیرێک بووم
هەموو شتێکم رەت کردەوە
ئەو دەریایانەی
جگە لە سەراب هیچی تر نەبوون
ئەو بەلەمانەی
بەنێو چۆمی وەهمدا رێگایان دەبڕی
ئەو پشکۆیانەی
زمانی خەیاڵ دەچزێنن
ئەو غەڵبەغەڵبانەی
سەری بێدەنگی پان دەکەنەوە
ئەو شەوە دڵڕەقانەی
خەون دەکەنە دەرەوە
ئەو قەفەزانەی
بۆ بولبولی روانین ئامادەکراون
ئەو گوێیانەی
لەبەردەم هەقیقەتدا کاس بوون
ئەو لووتانەی
ناتوانن بۆن بە خۆشەویستییەوە بکەن
ئەو دەستانەی
نەیانتوانی باخی جوانی ئاو بدەن
ئەو قاچانەی
سڵ لە پیاسەی نێو ئاگر دەکەنەوە
هەموو ئەمانەم پێکەوە رەتکردەوە
تەنها ئەوەی نەمتوانی رەتی بکەمەوە
خانمەکەم،
زایەڵەی عەشقی ئەبەدیی تۆ بوو
شاعیرێک بووم
هەموو شتێکم رەت کردەوە
ئەو خودایانەی
لە کارگەی ئاینەکاندا دروستکراون
ئەو گۆڕە قووڵانەی
بۆ هەتاو هەڵکەنراون
ئەو بۆشاییانەی
دەبوو بە فرمێسک پڕ بکرێنەوە
ئەو قوڕانەی
لەشی باڵندەی غروریان سواغ دا
ئەو مەرکانە خەفەتبارانەی
ئومێدیان لێ ناچۆڕێت
ئەو کەنارانەی
پێشوازیی لە رێبواران ناکەن
ئەو نیشتمانەی
بووەتە سۆزانی پیاوانی سیاسەت
ئەو غوربەتەی
ختوکەی بن باڵی خۆکوشتن دەدات
ئەو تەنهاییانەی
ئاوس نین بە شێتێتی خۆم
ئەو کۆڵانانەی
ماڵێکیان تێدا نییە بۆ عەشق
هەموو ئەمانەم پێکەوە رەتکردەوە
تەنها ئەوەی نەمتوانی رەتی بکەمەوە
خانمەکەم،
قەدەری خۆشەویستی تۆ بوو
وا هێمن هێمن
بە ناو رۆحما رۆدەچێ
شاعیرێک بووم
هەموو شتێکم رەت کردەوە
ئەو شەقامە قەرەباڵغەی
ئەوسەری لە تەنهاییەوە دەردەچێ
ئەو دەرگایانەی
گێژەڵوکەی ماتەم لێیانەوە دێتە ژوورەوە
ئەو قومارانەی
ئەڵماسی گەنجیی تێدا ئەدۆڕێنرێت
ئەو غەزەلانەی
لەنیوەی رێدا بە هەنسکەوە هەڵدەوەرێن
ئەو پیاوانەی
بەختی سپی ژنان رەش رەش دەکەن
ئەو ژنانەی
نیگای پیاو پڕ دەکەن لە ژەهری دڵڕەقی
ئەو شێوەکارانەی
پۆرترێتی پەرتبوونی گەڵا دەکێشن
ئەو مۆسیقارانەی
نغرۆبوونی پێکەنین دەکەنە سەمفۆنیا
ئەو سەربازانەی
فیشەک دەنێن بە مێژووی مۆمەوە
ئەو بازرگانانەی
لە هەموو وەرزەکاندا مردن دەفرۆشن
ئەو شیعرانەی
ناتوانن برینی پەروانەیەک ساڕێژ بکەن
ئەو چیرۆکانەی
خوێنەر قایل ناکەن بە هەڵاتنی خۆر
هەموو ئەمانەم پێکەوە رەتکردەوە
تەنها ئەوەی نەمتوانی رەتی بکەمەوە
خانمەکەم
گەردەلولی هەڵکردووی دڵی تۆ بوو
شاعیرێک بووم
دوای رەتکردنەوەی هەموو شتێک
وەک زریانێکی شپرزە و
سەرلێشێواو هاتم
لە باوەشی میهرەبانی تۆدا
هێور بوومەوە
وەک کۆمەڵێک
وشەی پەرش و بڵاو هاتم
لە ئامێزی تۆدا
بوومە کتێبی خۆشەویستی

18-5-2019
ئەڵمانیا – بیلەفێلد
نەخۆشخانەی گلیاد ئاینس
شتاسیۆنی نۆرۆلۆگی




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…23…شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و سێ/

لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی شکاتم لە دوو فەقێکرد.!

پێشووتر و لەبەشی یەکەمی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گومڕادا باسم لەوەکرد، کە من فەقێیەکی زۆر وشک باوەر و فێندەمێنتالیستێکی زۆر ناحاڵی بووم و هەر لەو سۆنگەیەشەوە زۆرێک لەشتەکانم لە خۆم حەرام و قەدەغە و بە تابۆ کردبوو، یەکێک لەوانە گوێگرتن بوو لە میوزیك و گۆرانی بوو.

ماوەیەکی باش، جگە لە سروودی ئایینی گوێم لە هیچ گۆرانیەک نەدەگرت و گۆرانی و مۆزیکم لا حەڕام و تاوان و لادان بوو.
یەک دوو نامیلکۆکەی سەلەفیگەراکانم سەبارەت بە حوکمی مۆسیقا و گۆرانی، لە ڕوانگەی ئایین و قورئان و ڕیوایەت(فەرموودە) و سەحابە و شتەوە خوێندبوویەوە.

سەبارەت بەوە، چەند بیرەوەری و بەسەرهاتێکی سەردەمی فەقێیاتیم هەیه، دەمەوێ بۆ خوێنەرانی ئازیز باسیان لێوەبکەم.
ئەوە ساڵی دوەمی فەقێیاتیم بوو، کۆمەڵەک فەقێی تری نوێمان بۆ هاتنە حوجرە، هەموویان هی دەڤەری برادۆست و سۆران و ئەو ناوە بوون، ئەوان فەقێی زۆر دڵ پاک و سادە بوون، وەکوو من هێندە بە وشکی و ناحاڵیانە و ڕادیکاڵانە و بە تووندی دەستیان بە ئایینەوە نەگرتبوو.
هەیان بوو جارجار گەر بەیانیان بە زۆر خەبەرمان نەکرابایەتەوە، نوێژی لێدەدان.

ئەوان هەیان بوو گوێی لە گۆرانی دەگرت، کوڕە یەک دوو دانەیەکیان، خوایە بوختان نییە و خۆم چەندین جار بە چاوەکانی خۆم ئەوەم بینیوە، کە چاویان لە کچ و شتیش دەگێڕان.

قوتابخانەیەکی کچان لە تەنیشت حوجرەکەی ئێمە بوو، لە گەڕەکی ئیسکان، جا هەم لەسەر بانی مزگەوتەکەی(حاجی قەرۆك)و، هەم لە ژووی حوجرەکەیش، کە کونێکی لێ بوو، به نهێنی سەیری کچانیان دەکرد. جارێك لەسەر بانێ بەسەردا هەڵووم، کەمنیان بینی و منیش وەزعەکەم بینی، پێکەنین.

جا ڕۆژەکی فەقێیەك لەو دوو فەقێیه دیقەتم دا، گۆرانی زەکەریا عەبدولڵا و ئەیوب عەلی لە مۆبایلەکەیدا خەزنکردووە و وا خەریکی گوێگرتنیەتی لەگەڵ فەقێیتر.

منی بیر و باوەڕ ڕادیکاڵ، کەوەم بینی دەهری بووم و تابڵێیت بەوە قەڵس و توڕەبووم و گووتم: وای وای وای، وڵا هەر ئەوەمابوو، قەحپەخانەیه و لە حوجرە گۆرانی لێدەدەن. هاهاها.
یەکسەر چوومە لای مەلا(سەید.س) بەڕێوەبەری (مدرسە المحمدیە للعلوم الشرعية- قوتابخانەی محەمەدیە، بۆ زانستە شەرعیەکان) و نەشەرم و نە هاوڕێیەتی و نە ئعتیبار وحیسابم بۆ هیچ کرد و جوان جوان شکاتم لێکردن و گووتم: ئەوە لادان و بێ ئەخلاقی و گوناه و تاوانە بەڕاستی.
چۆن دەبێت فەقێ بیت و لە حوجرەش بیت و گوێ لە گۆرانی دڵداری و حوبن حوبێن و بێ ئەخلاقی بگرێت؟!

جا ئەوکاتەی من چووم، یەك دوو مەلایتریش کە مامۆستاشمان بوون لە قوتابخانەی(محەمەدیه)، لە ژووری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە دانیشتبوون، کەوام گووت، لە جیاتی بەڕێوەبەرەکەمان، مەلا(م.زەڵمی)، کە ئەو توڕەییەی منی بینی، خەندەگرتی و وڵامی دایەوە و گووتی: کەس بە گوێ گرتن لە گۆرانی و میوزیک کافر نابێت و لە ئایین دەرناچێت.

ئەو هەستی بەوە کردبوو و دەیزانی من تۆزەک توندڕۆم، مەلا.م.زەلمی مەلایەکی هەتا بڵێیت بەڕێز و لەسەرخۆبوو، وانەی نەحو و زمانی عەرەبی پێدەگووتین، لە بابەتەکەش خراب نەبوو و زۆر بە جوانی فەقێی حاڵی دەکرد و زۆریش کەیفی بەمن دەهات و ڕێزی دەگرتم. منیش زۆر خۆشم دەویست و ڕێزم دەگرت و لە شێوازی وانەوتنەوەکەی ڕازی و مورتاح بووم.

مەڵا. م. زەڵمی، کەوای پێگووتم، لە دڵی خۆمدا گووتم ئای ئای، دیارە من هەڵەم و مادام گوێ گرتن لە گۆرانی شتێکی نۆرمەڵە و هێندە تاوانێکی گەورە نییە، دەی شەرت بێت ئیتر بێ دڵی خۆم نەکەم و بە دڵی خۆم کامە گۆرانی حەزی پێ بکەم گوێی بۆ شلکەم.
دواتر ڕێک چووم پڕی ناو مۆبایلەکەمم گۆرانی هەمە جۆر کرد و لەو ساوە، دووبارە دەستم بە گوێ گرتن لە گۆرانی و مۆسیک کردەوە و ئینجا دواتر کۆمەڵێک کتێبی ترم سەبارەت بە حەڵاڵێتی و ڕەوایەتی گۆرانی و میوزیك خوێندەوە، لەوانە: یوسف قەڕەزاوی
“فقه الغناء والموسيقى في ضوء القرآن والسنة” و “مجموع الفتوی)کەیم هەردووك خوێندنەوە، قەرەزاوی دەڵێت گوێ لە گۆرانی دڵداریش بگرن ئاساییە و ئێوە کاتێک لەو گۆرانیانە گوێتان لە وشەی دڵداری و ڕۆمانسی و ئیرۆتیکی دەبێت، دەتوانن تەئویلی کەنەوە بۆ هاوسەرەکانتان و خەیاڵتان بۆ هاوسەرەکانتان بگوازنەوە، نەک کەسیتر و کچی تر. بەڵێ شتێک لەو بابەتەی باسکردبوو و ئینجا محەمەد ئەلغەزالى لە کتێبەکەی”السنة النبوية بين أهل الفقه وأهل الحديث” گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک بە شتێکی ئاسایی دادەنێت و ئیمام غەزالی(ابو حامد الغرالی) لە “إحياء علوم الدين)ـەکەی سەبارەت بە گۆرانی و میوزیک دەڵێت:”من لم يحرّكه الربيعُ وأزهاره، والعودُ وأوتاره، فهو فاسدُ المزاج ليس له علاج”(٭).
ئیبنولحەزمی زاهیریش لە (المحلی)دا دەڵێت هەرچی ڕیوایەتێک سەبارەت بە میوزیک هاتووە هیچی ڕاست نین و هەمووی(منقطع) و مەوزوعە و ئەو ڕیوایەتەی لە عایشەی خێزانی پەیامبەر دەکاتە بەڵگەی موباحی و ڕەوایەتی گۆرانی و میوزیك، کە دەڵێت” أن جاريتين كانتا تغنيان فدخل أبو بكر فنهرهما وقال : أبمزمور الشيطان في بيت رسول الله فقال الرسول :” دعهما يا أبا بكر فإنها أيام عيد”.
عەلی باپیریش لە “چەند مەسەلەیەکی باوی سەردەم” و لە ” سروودی و مۆسیقا و چەند بابەتێکی هونەری لەبەر ڕۆشنایی قورئان و سونەتدا” هەمان شێوە میوزیک بە حەڵاڵ دەزانێت و هەمان قسەکانی قەرەزاوی و ئەم و ئەوی هێناوە و تەنانەت ناوی کتێبەکەی دووەمیشیان:سروود و مۆسیقا و شتەکە دەڵێم، ناونیشانکەیشی دەڵێیت لە فیقه الغنا والموسیقاکەی قەرەزاوی وەرگرتووە و تەنها تۆزەک بە دەستکارییەوە کورداندوویەتی. لە بەشیتری(بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا، لەداهاتوو زیاتر باسی عەلی باپیر و کتێبەکانی و شێوازی نووسین و زۆر شتیتری ئەو پیاوە دەکەم.

بەو چەشنە، دوای خوێندنەوەی ئەو هەموو کتێب و شتە، مەسەلەی گوێ گوێگرتن لە گۆرانی و مۆزیک زیاتر لام خاو ئاسایی بووەوە و ئەو حەرامێتی و تابۆ و قەدەغە و شتەی پێشووتر سەبارەت بەوە کە لە مینتاڵێنت و مێشکمدا جێگیرم کردبوو، بە تەواوێتی دیلیتم کرد و فڕێمدایە دەرەوە.

….
١-أبو حامد الغزالي: (ت 505هـ/1112م)، إحياء علوم الدين،2/269، بيروت، دار المعرفة، 1402هـ/1982، 2/275.




لە شـێرەژنـانی کورد ـ فـاتە رەش (١٨٨٨ـ ١٩٥٥)… رەزا شـوان

زۆرن ئـەو نـاودارە کوردانـەی، چ پیاوان چ ژنان، کە لە بـواری سەربازی و لە هەموو بوارەکانی تردا، خزمەتی دەوڵەتی ئیسلامی و عـەباسی و دەوڵەتی عوسمانییان کردووە. یا خـزمەتی دەوڵەتی عـیراق و ئێـران و سوریایان کردووە. بەرگرییان لە گەلانی تورک و عـەرەب و فـارس کـردووە. بە هـەزاران قـوربانییان لە شەڕ و بەرگریکردنیاندا داوە. چەندین داستانی قارەمانێتی و نەبەردییان تۆمار کردووە، بۆ نموونە سەلاەدینی ئەیوبی، ئەبو موسـلم خۆراسانی، ئیبراهـیم هەنانۆ. شێخ مەحمودی نەمریش لە ساڵی (١٩٢٠) بە لەشکرێکی گەورەوەی سوارەی کوردەوە، لە شۆڕشی ساڵی (١٩٢٠) لە حەبانییە و شوعـێبەی لە خـوارووی عـیراق. بە هـانای برایـانی عـەرەبی چـاوڕەشمانەوە چـوو و بەشداریی شەڕی کرد. چەنـدین کورد لەو شـەڕەدا کـوژران. بەڵام تەنیـا عـەرەبێکـیش نەچـووە پـاڵ شـۆڕشـەکەی شـێخ مەحمـوود. تەنانەت بە قـسەش پشتگیرییان لێنەکرد.
بە دەیان ناوداری تر کوردمان کە بەرگرییان لـەو گەڵانەی کە بە ناوە برامانن کردووە.
بەڵام برایانمان زۆر سـفـڵەن و زۆر بە نامەردی و ناپیاوی و دڕنـدەیی و بێ بەزەییانە، پـاداشـتی قـوربانـیـدان و پیـاوەتی کوردیـان داونـەتـەوە و دەدەنـەوە. بە ژینـۆسـایـد و رەشەکوژی و کیمیاباران و ئەنفـال و داگیرکردنی کوردستان و بە تاڵانی و سووتاندن و وێـرانکـردن و دەربەدەرکردنی کورد و گۆڕینی دیمۆگـرافـیای کوردستان پاداشتی چاکە و قـوربانیـدانی کوردیـان داوەتـەوە و دەدەنـەوە. ئەگەر کورد ئەو هەمـوو قـوربانییەی لە پێنـاوی دامەزرانـدنی دەوڵـەتی سـەربـەخـۆی کوردیـدا بـدایە، دەمـێکبـوو دەوڵـەتی کوردستانمان دامەزراندبوو. چونکە وەکوو دەڵێن “هەزار ساڵ بکەیت بێگانە پەرستی هـەر دەهـێنیـت نـوشستی”. بـە داخـەوە تـا ئەمـڕۆش کـورد دۆسـت و دوژمـنی خـۆی ناناسێت و پەنـد و وانەشـمان لە شکستییەکان و لە نەهـامەتییەکانمان وەرنەگـرتـووە.
ئەتاتـورک، باش ئـەوەی دەزانی، کە بەبێ لایەنگـیری و بەبێ بەدەستهێنانی یارمەتی و بەشـداریکردنی کورد لە شەڕدا، ناتوانێت لە شەڕەکانیدا سەرکەوتـن بەدەست بهـێنێـت.
لە کورد نزیک بـۆوە و لەژێـر عەبـایی ئاینی ئیسلامی و جیهـادا، کەوتە درۆ و دەلەسە بۆ لە خـشـتەبـردن و تەفـرەدان و هـەڵخـەڵـەتانـدنی کـوردی خـۆشـباوەڕ، ئـەوەی کردە ئەقـڵیانـەوە، کە کـورد و تـورک بـرایـن و ئیسلامـین و داگـیرکەران گـومـڕان “کافـرن” پێویستە پێکەوە جیهـاد بکەین. سوێنـدی خوارد و بەڵـێنیشی دا کە سەربکەون، بەبێ جیاوازی بە زیادەوە هەموو مافێکی کورد دەدەین. گەر پاڵپشتیکردن و بەشداریکردنی کورد نەبـوایە ئەتـاتـورک نەیـدەتـوانی بەسەر یـۆنانییەکـان و روسـیادا سەربکەوێت و لە تـورکـیادا دەریـان بـکەن و بتوانێـت دەوڵـەتی تـورکـیای ئەمـڕۆ دابمـەزرێـنن.
ئەتاتورک چۆن پاداشتی قوربانیـدان و مافـەکانی کوردی دایـەوە، بەڵـێ بە رەشەکـوژی و ژیـۆسایـد و تـاڵان کـردن و بە داگیرکـردن و وێرانکردنی کوردستان و نکوڵیکردن لە بوونی کورد، وەڵامی قوربانی و پیاوەتیی کوردی دایەوە. تا ئەمڕۆش هەتیـوەکانی دوای خـۆشی، درێـژە بە هـەمـان ئایـدۆلـۆژیـای بـۆگـەنی رەگـەزپـەرستی دەدەن و دژایـەتی کورد دەکـەن و حاشا لە بـوونی کـورد دەکـەن.
ئەم باسە قـسەکردنی زۆر زیاتر هەڵـدەگرێت. دێنە سەر کـرۆکی باسەکەمان دەربـارەی شـێرەژنێکی جەنـگاوەری کوردمـان، بە نـاوی “فـاتە رەش” لە باکـووری کوردسـتان.

فـاتە رەش یا “فـاتێ رەش” کـێـیە؟

فـاتە رەش، کچی (یـوسـف ئاغـا) ی سـەرۆکی هـۆزێ گـەورەی مەرعـەشی سـینمـیلی ناسراوی کـوردە، لە ناوچـەی (مـەرعـەش) لە پارێـزگـای (ئـەرەزەڕووم)ی باکـووری کوردسـتان. لە ئەنـادۆڵ.. فـاتە رەش لە ساڵی (١٨٨٨) لـە گـونـدی (چـای) سـەر بـە ناحیەی (عەشکالێ)ی سەر بە ئەرزەڕووم لە بنەماڵەیەکی ناسراوی کورد لەدایکبووە.
دکتۆر کامەران ئەمین ئـاوە، لە کورتە نووسینێکـدا، کە لە ویکـیپیدیای تـورکـییەوە بە ناوی (فـاتمەڕەش شێرەژن) وەریگـرتـووە، لە رێـکەوتی (٧/ ٧/٢٠١٨) دا، لە سایتی (ئەمـڕۆ) دا، بڵاویکردۆتەوە، نووسیوێتی:”فـاتێ رەش نازناوی (ئایشـە خانـم)ە، کچی (حاجی عـوسمان بـەگ) ە، خـەڵکی (ئانـدرین)ە”ی سـەر پارێـزگایی مەرعـەشـە.
نووسینێکم دەربارەی بینباشی (ئایـشە) خوێندەوە، کە لە تورکیدا بە (بـینـباشی ئایشە) ناسراوە، (بینباشی : رائـید) بە کوردی (ئایشەی سەرکرەی هـەزار) دەگەیەنێت. ئایشە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە (ساڵۆنیک) لە یۆنان ژیاون، هاوسەرکەی ئەمیش سەرباز بوو، لە شەڕی قەفـقاسدا کوژرا. لە رووی خـێزانیشەوە جیاوازی لە نێوان (ئایشە بینباشی) و (فـاتە رەش) دا هـەیە. باسی ئەوەش نەکراوە کە ئایشە کورد بێت. بەڵان هەمان ئەو شەڕانە و ئازایەتی و قارەمانییەتییەی بە ناو فاتە رەشەوە تۆمارکراون، هەمان شەڕ و سەرکـەوتن و رۆڵیـش، بە نـاوی بینباشی (ئایـشە) شەوە تـۆمـارکـراون. بـۆیە لـێرەدا، گۆمانێکمان لا دروسـت دەبێـت، کـامیان راستن (فاتە رەش) یا رائید (ئایشە). یا ئەوەتە بۆ چەواشکاری و ناوبـزکـردنی رۆڵی ئـەو شـێرە ژنە کوردەمانە. بە ئەنقەست ئەم دوو ناویـان بـردووە!. ئایا رائید (ئایشە) هەر (فاتە رەش)ە ؟!. بەڵام دوو وێنەی جیاوازیان هـەیە. جیـاوازیش لە ساڵ و لە شوێنی کۆچکردنیان هـەیە. (ئایـشـە بیـنباشی) لە ساڵی (١٩٤٩) لە ئیزمیر کۆچی کردووە، بەڵام (فاتە رەش) لە ساڵی (١٩٥٥) لە ئەستەنبوڵ کـۆچی دوایی کـردووە. کەواتە، فـاتە رەش و ئایـشە بینـباشی دوو ژنـی جـەنـگـاوەری جـیـاوزن و هەمـان کەسـایەتی نیـن.

نەک هـەر ئـەم ناوە بەڵکو چەنـد ناوێـکی جیاوازی تـریش، دراونـەتە پـاڵ نـاوی فـاتە رەش و باوکی و هـاوسەرەکەشی. بەڵام لە زۆربەی ئەو سایـت و نووسینە تـورکییانەی کە من خـوێنـدمەوە، نـاوی فـاتە رەش بە (فـاتیمە سـێهـر ئاردن) ناونووسـیان کردووە، (سـێهـر ئـاردن) نـاو نییـە، وەک نـازنـاو هـاتـووە. زۆربـەی نـووسینەکانیـش، جەخـت لەسەر ئەوە دەکەن کە ناوی باوکی فاتە (یوسف ئاغا) یە. بەپێ ناسنامەکەی و تۆماری سەرژمێریی (سەریکامیش) ناوی راستی فاتە ناوی (ماهـی) یە خەڵکەی ناوچەکەشیان هـەر بە مـاهـی ناویـان بـردووە.
وانەبێژی یاریدەدەر دکتۆر (ئۆرون) لە کۆلێژی ئاداب و زانیاری لە زانکۆی (کوجایلی) لە تـورکیا، لە بارەی مێـژووی تـورکیا، دەربـارەی فـاتە رەش دەڵێـت:”نازناوی راستی فـاتیمە سێهـر خـانم، کە بە ـ کـارا فـاتـمە ـ فـاتە ڕەش ـ ناسـراوە، “سافـاشـێـر”ە.
فـاتە رەش، کچـێکی ئەسمەری رەشتاڵەی کورتە بـاڵا و لاواز، ئەنـدام تونـدوتـۆڵ بوو، چاوەڕەشەکانی دەبـریسکانەوە. زۆر خاکی بوو، بەزۆری ستایـلی ئەو جلوبـەرگەکەی لەبـەری دەکـرد، پیاوانە بـوون. کەوایـەکی رەشی شـۆڕێ لەسەر جلـەکانیـیەوە لەبـەر دەکرد. فاتە رەش شۆڕە سوارێکی لێهاتووبوو، شـێرەژنـێکی زۆر ئازا و چاونەترس و جەربەزە بـوو. خەنـجـەرێک و دەمانچەیەکی لە پشتێنە پانەکەی قـایم دەکرد. تـفـەنگی درێـژی هـەڵـدەگـرت. پشـت و شانەکانی بە فـیشەکـدان داپـۆشـرابـوون. شـمـشـێرێـکی درێـژیـشی دەگرتە دەسـتەوە. رمـێکـیـشی بە لایـەکی ئەسپەکەیـەوە هـەڵـدەواسی. فاتە رەش نیشانشکـێنـێکی لـێهـاتـووش بـوو.
دوو بـرای هـەبـوو، ناویان (سـلێـمان) و (سەلاحـەدیـن)ە، لە هـەمـوو شـەڕەکـانیـدا لەگەڵـیـدا بـوون. هـەردووکیـشـیان لە شـەڕدا لە پێـناوی تـورکیـادا کوژران.
فاتە رەش، لەگەڵ (دەروێـش بـەگ) هـاوسەرگیری کرد. کە ئەفـسەرێکی جەنـگاوەری ئازای کورد بـوو، لە سوپای عـوسمانیـدا، هـەر لە هـۆزەکەی خۆیـان بـوو. لە گەڕەکی (کایکـوی) لە (ئەرزەڕووم) لەدایک ببـوو. ماڵیان لە شارۆچـکەی (ئەدرنـە) بوو. دوو کوڕ و کچـێکـیان بـوو. ناوی کوڕەکانی (سەیـفەدیـن) و (محەمـەد)، ناوی کچـەکەشی (فـاتیمە) بـوو. کوڕەکانی و کچەکەشی وەکوو خـۆی ئازابـوون و لە هەمـوو بەرەکانی شەڕدا لە گەڵ دایکیانـدا لە شـەڕدا بـوون.
وا باس دەکرێت کە هاوسەرەکەی فاتە رەش (دەروێش بەگ) زیندانی کـرابـوو، گـوایە فـاتە رەش لە پێناوی ئازادکـردنی هـاوسەرەکەی لە بەنـدیخـانە، چەکی هەڵگـرتـووە و شەڕی کردووە. تـوانی ئازادی بکات. بەڵام لە هـیچ لەو نووسینانەی مـن خـوێنـدمەوە، باس لە زینـدانیکـردنی هـاوسەرەکەی فـاتە رەش ناکـەن. تەنیـا دکتۆر کامەران ئەمـین باسی ئەم زینـدانیکـردنەی هـاوسەرەکـەی فـاتە رەش کـردووە.
یەکەم شەڕ کە فاتە رەش بە شداری تێـدا کرد شەڕی بەڵـقان بوو، (١٠) ژنی ئازای لە خـزمانی و بنەماڵەکەی چەکـدار کرد. منداڵەکانی لە ماڵی خزمێکـیان بەجـێـیانی هـێشت. لەگـەڵ ئـەو دە ژنـە و هـاوسەرەکەی لە ساڵی (١٩١٤) دا، لە شـەڕی بەرگـریکـردن و رزگارکردنی (ئـەدرنە) لە دژی بـولـگارییـەکان شـەڕێکی قـارەمانـانەی بێوێنـەی کـرد، لەم شەڕەوە ناسراو و وەکوو جەنـگاوەرێـکی قـارەمـان و جـەربـەزە نـاوی دەرکـرد.
فـاتە رەش دەڵێـت:”فاتـیمە کچـیشم کە تەمەنی (٩) ساڵ بـوو، وازی ناهـێنا و دوامـان کەوتـووبـوو، بێ ئەوەی بـزانێـت شـەڕ و مەرگ چـییە، نـان و ئـاوی بـۆمـان دەهـێنا”
فاتە رەش لە دوای شەڕی ئەدرنە، لەگەڵ هاوسەرەکەی و چەندین ژنی کورد بەشداری لە شەڕکرد، زیاتر ناوی دەرکرد. لە ساڵی (١٩١٩) دا بە فەرمی وەکوو جەنگاوەرێکی شەڕکەر لە سوپای عـوسمانیدا تۆمارکرا. پلەی (عەریف) یان پێبەخشی. هەر لە ساڵی (١٩١٩) دا، هـاوسەرەکەی (دەروێـش بـەگ) لە شـەڕیکـدا لە (سەریکامیـش) کوژرا. فاتە رەش دوای کوشتنی هـاوسەرەکەی بۆ ماوەیەک گەڕایەوە بۆ ئەرزەڕوومی زێـدی خـۆی و کەسوکارەکەی. دوایـش لەگەڵ منـداڵەکـانی و بـراکانیـدا لە ساڵی (١٩١٩) دا، باریان کـرد بۆ ئەستەنبـوڵ، کە زۆربەی ناوچەکانه لەژێـر دەستی یۆنانییەکاندا بـوون.
هەر لە ساڵێ (١٩١٩) دا، کە زانی مستەفـا کەماڵ (ئەتاتـورک) لە شاری (سیواس)ە، کۆنگـرەیەک دەبەستێت. جلێکی باڵاپۆشی و دەموچاوپۆشی رەشی لەبەرکرد و لەگەڵ چەنـد سوارەیەکدا بەرەو سیواس بە رێکەوت. دوای سێ شەو و رۆژی بـڕینی رێگای سەخـت و بەنـاو بەفـردا، گەیشتنە سیواس، لـەوێ مستەفـا کەمـاڵی دەبینێـت. لە پێشا مستەفـا کەماڵ زۆر بە رەقی قـسەی لەگەڵـدا کرد و وتی دەتەوێـت باسی چـیم لەگەڵـدا بکەیـت؟ فـاتە رەش، باڵا پـۆشییەکەی لەخـۆی دەکـاتەوە و بە مستەفـا کەماڵ دەڵێـت: “سوورم لەسەر ئەوەی بۆ مـاوەی خولەکـێک گوێـم لێبگـریت، هـاوسەرە شەهیـدەکەم لەژێـر خاکـدایە، منـداڵـە هـەتیـوەکانیـشم لە ئەستەنبـوڵـن، لە ئەدرنە لە دژی داگـیرکەر شەڕم کـرد، سەربـازە بـرینـدارەکان بە کـۆڵـم هـەڵـیانـم گرت، ژنانم هـانـدا کە گـۆرەوی و بلـوز و قـات بۆ سەربازەکان بچـنن و بـدوورن. بەڵام ئامـانە بەس نـین، کارێکـم پێ بسپـێرە دەمەوێـت شـەڕی دوژمـن بـکەم، دەمەوێـت لـەو شـوێنـەوە کە هـاوسەرەکەم وەسـتا، درێـژە بە شـەڕ بـدەم”.
مستەفا کەماڵ نـاوی لێ دەپـرسێـت و ئەوەشی لێ دەپـرسێـت: ئایا دەتـوانیـت تـفەنـگ بەکاربهـێنیت؟ دەزانیت چـۆن سواری ئەسپ ببیـت؟ لە شـەڕکردن ناتـرسیت؟ کە فـاتە رەش وەڵامی پـرسـیارەکـانی دایـەوە. مسـتەفـا کـەمـاڵ زۆر دڵـخـۆش بـوو و وتی:
“خۆزگە هەموو ژنان وەکوو تۆ دەبـوون فـاتمە رەش” بە تورکی “کارا فاتـمە” ئیتر لەو رۆژەوە (فـاتـیمە، فـاتە، فـاتێ) لە تورکیـادا بە (کـارا فـاتـمە) ناویـان دەبـرد.
لە کوردیـشدا، وشەی “رەش” خـراوەتە پاڵ پیاوان و ژنانێک، کە ئەسمەر یا رەش و رەشتاڵەبن، وەکوو: کاکەرەش، حەمەڕەش، عەبەرەش، کچەڕەش، گوڵەڕەش،…هـتد.
دوای ئەوەی کە مستەفا کەمـاڵ داواکەی قـبووڵ دەکات بە پێکهـێنانی هـێزێکی سوارەی شەڕکەر، فـاتە رەش و هـاوڕێـکانی دەگـەڕێنـەوە بـۆ ئەستەنبـوڵ. بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەستەنبوڵ کە ناوبانگی فاتە رەشیان بیستبوو، هـاتنە سەر رێگا و شەقـەمەکان بۆ ئەوەی فاتە رەشی شیرەژنی شەڕڤـانی کورد ببینن. کە گەیشتنە (سەرا سکـیران) لە پێـش هەمـوویـانەوە (رەزا پاشا) بە گـەرمی پێـشوازیی لـێیان کـرد. لە قـاوەخـانـەکان و ماڵان و لە هەموو شوێـنێکی ئەستەنبوڵـدا، باس تەنیا باسی ئازایەتی فـاتە رەش بـوو.
بارەگایەکی لە (ئوسکۆدار) دا کردەوە، لە سەرەتا (٣٠٠) شەڕڤانی خۆبەخشانە خۆیان لە سوپاکەیدا تۆمارکرد، لە دواییدا ژمارەیان گەیشتە (٧٠٠) پیاو و (٤٣) ژنی سوارەی شەرڤـان. بـراکانی و کوڕەکانی و فاتـیمەی کچـیشی کە تەمـەنی (١٣) ساڵ بـوو ئەویش شەڕکەرێک بوو، بەشی هەرەزۆری لەشکرەکەی کەسوکار و لە هۆزەکەی خۆی بوون. تەمەنیان لە نێوان (١٦بـۆ ٦٠) ساڵ بـوون. لە قەوقـازەوە بۆ بەڵقان لە چەندین شەڕی دژواری دەستەویەجەدا، بەشـدارییـان کرد و رۆڵـێکی پاڵەوانانەیـان بیـنی. بە زۆریشی هـێڵەکانی پشتەوەی نەیارانیان پێ سپاردبـوون، دەچوونە پشتی سوپـای یـۆنانییەوە، بە رۆژ لەنـاو دارستانە چـڕەکانـدا خـۆیـان دەشاردە و بە شـەویش هـێڕشیان دەکـردە سەر سوپای گریکییەکان. گەرچی هـێزەکەی فاتە رەش کە لە شکری (٢٠) ی سوارە بوون، سەر بە تیپی (٨) ی سوپای عوسمانی بوون. بەڵام لە راستیدا فاتە رەش سەربەخۆبوو لە شەڕەکانـدا، خـۆی نەخـشـە پلانـەکانی هـێڕشەکانی دادەنـا و جـێبەجـێیانی دەکـرد. لە زۆر شوێـنی ئەستەنبـوڵ و ناوچـەکانی دەوروبـەری، رۆڵـی سـەرەکی بیـنی لە شکانـدن و دەرکردنی هـێزەکانی گریکییەکان. چونکە لە هەموو شەڕەکاندا، لە ریـزەکانی پێشەوە شەڕیان دەکرد. لە رزگارکردنی شاری (ئیزمیر) دا لە (٩/ سیپتەمبەر/١٩٢٢)هـێزەکەی فـاتە رەش، یەکەم هـێزبوو کە چـووە ناو شاری (ئیزمیر) کە سوپای یۆنانی تێـدابـوون.
هەر هـێزەکەی فاتە رەش، بە تەنیا دەستیان بەسەر (کارسیاکا) دا گرت، لە باکووری کەنداوی ئیـزمیـردا.
فاتە رەش چەند جارێک برینداربوو، لە شەڕی (کۆجالی) دا، پارچە گولە تـۆپێک، دوو پەنجەی دەستی راستی بـڕییەوە، دەستی پێچا و درێژەی بە شەڕدا، ئەمجارەیان پارچە گولـەیەک بەر سنگی کەوت. گەیانـدیانە نەخـۆشخـانە و چـاک بـۆوە، بەڵام ئەو پارچە گـولەیە هـەر لە سنگـیدا مایەوە. فـاتـیمەی کچـە (١٣) ساڵانـەکەشی لە شـەڕدا، گـولە تـۆپێک بەر دەستی راستی کەوت و دەستی پەڕانـد.
چۆن پلەی (ئەفسەرـ مولازم) یان بە فاتە رەش بەخشی؟ فاتە رەش لە بیرەوەرییەکانیدا کە لە ساڵی (١٩٤٤) دا بە تورکی نووسیوێتی و چاپکراوە. لەوانەیە بۆیا نووسیبێتەوە چـونکە باس لـەوە نەکـراوە، کە فـاتە رەش خوێنـدەواری هـەبێـت. دەڵێـت:”پـێـش دوا هـێڕشی شـەڕی سەربـەخـۆیی، لە ساڵی (١٩٢٢) دا، ئاهـەنـگی پـێـشانـگای گـوڵ لە (ئەنقـەرە) سازکـرا. مـن بانگ کرام و یەکێک بـووم لە میوانەکان، لەناو میـوانەکانـدا، ئەتاتورک و باڵیـۆزی روسیا و سەرۆک و جێگری پەڕلەمان و هەنـدێ لە بەرپرس و کاربەدەستی باڵای حکـومەت ناوەکانیانم لەیاد نەماون، ئامادە بـوون. لە پێـشانگاکەدا، قوتوویەکی زیوینی جگەرە دانرابوو. ویستیان بە فرۆشتنی زیادکردن بیفرۆشن. دوایی پێشـنیاری ئەوەیان کرد، کە نیشان بنێنەوە، ئەوەی بـردییەوە، قـوتووەکەی پێشکەش بکرێت. داوایان لە منیش کرد کە بەشداری بکەم. لەم پێشبڕکێیەدا بە یەکەم دەرچووم. قوتووە زیوینییەکەیان پێشکەشم کرد. ئەتاتورکیش پلەی ئەفسەری(مولازم) ی دامێ”. بەم پێیەش فـاتە رەش، بـوو بە یەکـەم ئەفـسـەری ژن لە سـوپـای عـوسـمانیـدا.
فاتە رەش، لە شەڕی (ئینـۆنـو) دا، هـێزەکەی بەشداری کـرد، شەڕێکی زۆر قـورس بـوو،. ژمارەیەکی زۆر لەکەسوکار و ئەو ئەو ژنانەی کە لەگەڵیدابـوون، لەم شەڕەدا کوژران. (٢٨) لە ژنـەکان کـوژران. خـۆشی بـرینـداربـوو.
فـاتە رەش، دوو جار لە لایـەن سوپای گریکـییەکانەوە بەدیـل گـیرا، هـەردوو جارەکە توانی خۆی رزگار بکات. جاری دووەمیان. لە شەڕی (هـێڕشی گـشتی) دا لە ئـیزمیر، سوپـای یـۆنـانی (فـینـدیک تەپـە) یان گـرت، لەوێـدا فـاتە رەشـیان بەدیـل گـرت.
فاتە رەش لە بیرەوەرییەکانیدا، دەگێڕێتەوە و دەڵێت:” چاومیان بە دەستەسڕێک تـوند بەستەوە، دوو کاتـژمێر دووریان خـستمەوە و بردیماینە پشتەوەی سەربازگاکانیانەوە، لە دێی (سورمیلی) دا چاومیان کردەوە. رۆژانە ئەشکەنجـەیەکی زۆریان ئەدام، هـێزم تێدا نەما، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵمدا کرد، بەڵام هـیچ نهێنییەکم نەدرکان و پێچ و پەنام بە وەڵامەکانـم دەدا. بە پێی دیمانەیەک کە لە رۆژنامەی (تانـین) دا بڵاوکـراوەتەوە، لە بە دیـل گرتـنی دووەمـیدا، فـاتە رەش دەڵێـت:”بـردمیان بـۆ بارەگـای ل سەرکردەی گـشتی هـێزە شەڕکەرەکانیان، ژەنـەڕاڵ (نیکـۆلاوس تریکـۆپـیس) بۆ لێکـۆڵینەوە، کە بینـیمی، سەیـری کردم و زۆر بە سەرسوڕمـانەوە لـێمی دەڕوانی، وتی:”تـۆی فـاتە رەش؟ سێ جـار نـاومی دووبـارە کـردەوە. لە دوای ماوەیـەک لە سـەرسـۆڕمـانـەکەی تـێگەیـشـتم، دەرکەوت ئەوان لەو خەیاڵەدا بوون، کە فاتە رەش شـتێکی زەبـەلاح بێت. بەڵام من لە وەڵامدا پێـم وت:”مـن بەهـێزتـرین فـاتمە رەشی ئەنادۆڵـم” لە شوێنێکـدا بەندمیانکرد. لە پێـشا چـوار پاسەوانیـان بـۆ چـاودێـریـم دانـا، دوایی کـردیـان بە یـەک پاسـەوان. رۆژێک هاوڕێیەکی پاسەوانەکەم هات بۆ لای، پێکەوە ئارەقـیکی زۆریان خواردەوە و سەرخۆش بوون. دوایی هاوڕێ میوانەکەی رۆیـشت. پاسەوانەکە درێـژەی بـە ئـارەق خـواردنـەوەکـەی دا. دیـاربـوو کە زۆری خواردبۆوە، چونکە کە بەیـانی دیـم ئاگای لە خۆی نەبـوو، گـێژببـوو، هـاوسەنگی تـێکچـووبوو و بەلادا دەهات، لە پێـشا بـڕوام بە سەرخۆشییەکەی نەکـرد. بـەڵام کـە دوانـم، بـۆم دەرکـەوت کە بە راستی سەرخـۆشە و ئاگای لە خۆی نییە. چەکەکەیم هەڵگرت و دوورکەوتمەوە، پێش ئەوەی تاریکی بکات ئەو شوێنەم بەجـێهـێشت. دوای (١٩) رۆژی بەنـدکردن و ئەشکەنجەدان و بێ هـێزی، زۆر بە زەحـمەت تـوانـیـم هـەڵـبـێم و خـۆم بـگـەیـەنـمەوە نـاو لەشکـرەکـەم. کـە ئـەم هـەواڵـە بـڵاوبـۆوە، بـە هـۆی ئـەم سەرکەوتـنەمەوە، یەکسەر پـلەی سەربـازیمـان بۆ (مولازمی یەکەم) بەرزکردەوە. بە گوڕ و تینێکی زیاتر، دڕێژەمان بە شەڕەکانمان دا”
رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) لە (٢٥/ ئەپـریل/ ١٩٢٢) دەربارەی ئازایەتی فاتە رەش نووسیوێتی:”ئەم ژنە کە بە فـاتیمە ناودەبـرێت، عەریفـێک بوو، پێشەنگی پێـشرەوی دەکـرد، بە زۆری هـەمـوویـان ژن بـوون، کە هـێڕشی کـردە سـەر هـێـزەکـانی دوژمـن بە گـرتنی (٢٥) دیـلەوە گەڕایـەوە، کە ئەفـسەرەکەشـیان لە نێـوان دیـلەکانـدا بـوون”.
(سیمیۆن ئیڤانۆڤیش) کە لە نێوان دیپلۆماسییەکانی روسیای سۆڤیەتی بوو لە تورکیا، لە کتێبی ئالۆڤ (یادەوەرییەکانی دیپلۆماسی سۆڤـێتی لە تورکیا) ناوی فاتە رەشی هێناوە و نووسیوێتی:”رەقـیب فاتیمە جەنگاوەرێک بوو، چەندین جار هـات بۆ باڵیۆزخانەکەمان. فاتیمە رەقیب سەرۆکی ئـۆردوویەک بوو، لە دژی گـریک و یاخـیبووەکان شەڕی کـرد. مـولازم فـاتیمە کـورتە بـاڵا بـوو، لاواز بـوو، دەموچـاوێـکی تاریـکی چـالاکی هەبـوو، چاوێکی پیـرەژنانەی هەبـوو. کوڕە گەورەکەی لەگەڵـیدا دەهـات بۆ باڵـیوزخانە، کە لە شەڕەکاندا لەگەڵ دایکیدا شەڕی دەکـرد. فـاتیمە کەوایەکی رەشی درێـژی لەبەردەکـرد، کە پشـتی پۆشیبوو، تەنـوورەیەکی خەت خەتی لە بەردەکرد. فـیشەکـدانێکی پانیشی لە پشت بوو، فـیشەکـدانێکـیشی لە شان بـوو،…”
فاتە رەش لە ( ١٩١٩ـ ١٩٢٣) لە هەموو شەڕەکان، کە بە (شەڕی کریمە) یا (شەڕی سەربەخـۆیی) ناویان دەبـرد، وەکوو سەرکردەی لەشکرێکی کوردی لە شەردا بوو، لەم شەڕانەدا، هاوسەرەکەی و منداڵەکانی و براکانی و ژمارەیەکی زۆری لە بنەماڵەکەی و لە خـزمەکانی کـوژران. تەنیا (فـاتیمە) کچی مایـەوە، ئەویش دەستی راستی لە شـەردا پەڕیبـوو. شـووی کردبـوو، دوو کوڕی هـەبـوو. لە دوای تـەوابـوونی شـەڕ فـاتە رەش خـۆی خـانەنشـین کرد. مووچـەی مـولازمی یەکـەم، مانـگانە (٥٠٠٠) قـورشـیان بـۆ بڕییەوە. فـاتە رەش وتی:”مـن لە پێناوی پارەدا شەڕم نەکـردووە، بەرگریـم لە وڵات کردووە” مووچەی مانگانەکەی پیشکەش کرد بە (کیزیلاری ـ مانگی سووری تورکی).
وەک رێزلێنان بۆ ئەو خزمەتەی، مەدالـیا گەل و ویسامی سەربەخـۆییـان پـێبەخـشی.
فاتە رەش، لە ساڵانی کوتاییەکانی ژیانیدا، لە ژوورێـکی پەرپـووتی سارد و سردا، لە ئەسـتەنبـوڵ، زۆر بەبـێ نـازی و کـوێـرەوەری و نەبـوونی و بـرسێـتی و تـوێـنێـتی و کولەمەرگی و گۆشەگیری دەژیا. تەنانەت رۆژێکیان هـیچ نەبـوو بیخـۆن دوو منداڵە نەوەکەی، چوون سواڵیان کرد و (١٠٠) قروشیان هێنایەوە و دایەن دەست داپیرەیان کە شتێکـیان بـۆ بکـڕیت و سکی برسیان تـێربێت. ماوەیەکـیشی کەنیسـەیەکی روسی رۆژی قاپێک شۆربایان دەدایێ. ئەم هـەواڵە لە رۆژنـامەکان بڵاوبۆوە، ئینجا پارێـزگار و سەرۆک شارەوانی ئەستەنبـوڵ لە ساڵی (١٩٥٤) دا مانگانەیەکیان بە بڕی (١٧٠) لـیرە بۆ بـڕییەوە. هـەردوو نەوەکەشیان لە بەشی ناوخـویی قـوتابخـانەکان وەرگـرت.
فاتە رەش دواڕۆژەکانی ژیانی لە (دارولاسزە ـ خانەی پاراستن بۆ هەژاران و پیرەکان، کە لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە، لە لایەن شارەوانی ئەستەنبـوڵەوە بەڕێـوە دەبـرا) بەسەربـرد. تا لە رۆژی (٢/ یـۆلیـۆ/ ١٩٥٥) لە نەخۆشخـانەدا کـۆچی دوایی کـرد. لە گۆرستانی (کولاکسـیز) لە ئەستەنبوڵ بە خاک سپیردرا. لەوەدوا گۆڕەکەی بەر شەقام کەوت و تێکـیانـدا. لە (٢٠١٥) دا هـەر لە ئەستەنبوڵ گـۆڕێکی تریان بۆ دروستکرد.
بەکتاشی سـینەماکار، سەرۆکی کۆمـەڵەی (ئیلکـنـور) لە تورکیا، سیناریـۆی فـیـلمێکی نووسی دەربارەی ژیانی فاتە رەش (فـیلمبیۆگرافی) ساڵ و نیوێک خەریکی دەرهـێنانی بوو. بەکتاشی دەڵێت:”ناوی راستی فاتیمە (ماهی) یە خەڵکی بەم ناوە بانگیان کردووە، ناوی باوکـیشی، ئیبراهـیم یەحـیا” یە. بەکـتاشی دەشـڵێـت:” ناسـنامە مـۆرکـراوەکـەیـم دۆزییـەوە.. پێـویستە ئەوەش بـزانـرێـت کە پاڵـەوانێـک هـەیـە نـەک ئەفـسانەیـەک”.
نووسەر و توێژێنەر (محەمەد بەیرەق) لە کتێبی (ژنـانی کورد لە دەوڵەی عـوسمانیدا) لە بارەی چارەنووسی “فاتیمە رەش” بە درێـژی باسی لەوە کـردووە. کە چـۆن تورک لەگەڵ تێپەڕینی کاتـدا، راستییان چەواشە کـردووە و کـردوویانە بە “ژنـێکی تـورک”.
لەسەرەوە باسمان لەوە کرد، کە چون ئەتاتورک و موریدەکانی دوای خۆی بە نامەردی و دڕندەیی وەڵامی قـوربانیدان و پیاوەتـیی گـەلی کوردیان دایەوە و دەدەنـەوە. چۆنیش بە هەمـوو شـێوە و شـێوازێـک، راسـتییەکان و میـژوو لە بەرژەوەنی خۆیـان چەواشە دەکـەن. لە هەمـوو ئـەو نووسینانەی دەربـارەی فـاتە رەش خـوێنـدمەوە، هـیچـیان دان بەوەدا نانـێن، کە فـاتە رەش بە رەسـەن کـوردە و تـورک نیـیە.
هەندێکیش دەڵین: بۆ ناوبانگ بزرکردنی (فاتە رەش)ی کورد. تورکەکان فاتە رەشێکی وەهمی تریان لە تورکیا بە ناوی (کارا فاتمە) وە، کردووە بە پاڵەوانی داستانەکانی فاتە رەشی کورد. ئەمەش بە لای ئێـمەی کوردەوە نامـۆ نیـیە، چـونکە تـورکان گـەلێ کاری قـێزەوەنی لـەم جۆرەیان کردووە. بەڵام هەزاران (کارا فاتمە) ی ساختە دروست بکەن. بێ سوودە، چونکە تەنیا یەک (فاتە رەش) هەیە ئەویش شێرەژنە کوردەکەی باکوروی کوردستانە. فاتە رەش خانمە، فـاتە رەشەکەی کوردستانە. فـاتە ئەمـازۆنەکەی کوردە. جـا مـلازم فـاتە رەش بێـت یا ژەنەڕاڵ فـاتە رەش بێـت، هـەر فـاتە رەشەکەی خۆمانە.
هەر لە خوێندنەوەی ئەو نووسینانەدا، گۆمانم لە هەندێ لە قـسەکانی نووسەرەکانیان هـەیە، کە لە سـوودی خـۆیانـدا، بە دەمی فـاتە رەشـەوە قـسەیـان هـەڵـبەســتووە.
تا ئەمڕۆش (ئـینسکلۆپیـدیا) و فەرهـەنگێکی یەکگـرتووی نووسینەوەی (بیـۆگرافی)ی کوردیمان، نییە، تا کەسایەتییە ناودارە میژووییەکانمان، چ پیاون و چ ژنان، لە هەموو بوارەکاندا، لە لایەن پسپۆرانی کوردمانەوە، بە شێوە و شێوازێکی ئاکادیمی ژیانامەیان بنـووسنەوە و لە چـەواشەکاری رزگاریان بکەن.

(*) بۆ نووسینی ئەم بابەتە، سوود لە چەنـد سایتـێکی تـورکی و لە چەنـد نـووسینێکی نـووسەرانی تـورک وەرگـرتـووە.
رەزا شـوان
نەرویـج: ٢٤/ ئاوگوست/ ٢٠٢٢




کورد، کورد نەبووە؟… زانا ڕزاق

خۆی هەموو حزبێک کە دروست دەبێ بە دوو قۆناغ دروست دەبن:
قۆناغێک قۆناغی ڕزگاریی نشتیمانییە، قۆناغی دواتر قۆناغی گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنی نشتیمانە. حزب یان هەر ناوێکی تری لێبنێین ئەوا بەدوو شێوە دێنە بوون: یەکێکیان بۆ ڕزگارییە دواتر پاش ڕزگاری کارکردنە بۆ ئامانجەکان. ئەوەی دووەمیش لەناو نشتیمان و پاش ڕزگاری دێتەبوون و دامەزراندن، ئەمەشیان بە کۆمەڵێک ئامانجی دیاریکراوەوە .

بۆ ئێمەی کورد دۆخەکەی ئالۆزە، ئالۆزی بەو مانایەی دابەشکراوین و پەرتکراوین بەسەر چوار ووڵاتدا، بۆیە سەرەتا دەبوایە و دەبێ لەهەر پارچەیەک هەموو هێز وحزبەکان ئامادەییان هەبێ و هی هەمووان با، پاشان با ململانێ هەبا هەر ئاوا بۆ کورد و نشتیمانەکەی باشە، چونکە گەر ململانێ نەبوو ئەوا کارکردن و ترس لە یەکتری نابێت یانی پێشکەوتن ڕوونادات، بۆیە پێویستە لە هەموو پارچەکان هەموویان هەبن بەس با هێزەکانی پارچەی تر دەستتێوەردان نەکەن ئەگەر هاوکاری پارچەکانی تر بکەن ئەگەریش هاتوو لایەنگری و جەماوەری لە پارچەی تر هەبوو با حزبێک لەوێ دروست بێ ڕێگەشی پێبدرێت چونکە هی ئەوانیشە ، هەروەک ووتم بۆ ئەوان باشە کە دەسەڵاتدارن ڕێگە بەوانی تر بدەن یانی هێزەکانی تر چونکە بەهۆی ئەوانی تر کار دەکات خۆی ماندوو دەکات، چونکە ململانێ دروست دەبێ.
ئێمەی کورد چەندین ئایدۆلۆژیای ترمان هاتووتە ناو پێویستە ئەوان و ئەوانی تریش دوو شێوە سیاسەت لێکجیابکەنەوە :
یەکێکیان بۆ ناوەخۆی ووڵاتە
دووەمیشیان بۆ دەرەوەی ووڵاتە
بەداخەوە کاتێک سەیری ئەو حزبانە و ئایدۆلۆژییانە دەکەین یەک ئاڕاستەی سیاسەتیان هەیە یانی هەم بۆ ناوەخۆ هەمیش بۆ دەرەوەی ووڵات هەمان سیاسەتە، دەبوو وانەبوایە، بەڵکو ئەو دوو جۆرە لێکجیاکرابایەوە هەروەها بۆ ناوەخۆیی ووڵات و هەلوێستی بابەتی نشتیمانی و حزبیش لێکجیاکرابایەوە .

بۆ نموونە شتێک بەسەر کوردێکدا هەتبا ئەوانی تر پێشوەختە ڕەچاوی لایەنداری و نەداری ئەو کەسەیان نەکردبا بەڵکو وەک مرۆڤێک دواتر کوردێک لێیان ڕوانیبا هەموویان لەگەڵ هەموو مرۆڤەکانی نشتیمان وایان کردبا نەک لایەنداری بێت وابکات لایەنداری نەبێ وا نەکات ،حزبەکانی ئێمە و مرۆڤەکانی ئەگەر وایانکردبا ئێستا لەدۆخی تر دەبووین هەموویان و هەموومان بەرگریمان لەیەکتری دەکرد ،هۆیەکیش کە وامان نەکردووە ئەوەیە هەر یەکەیان بەرگری لە هی خۆی دەکات بۆ ئەوانی تر نایکات بۆیە وای لێهاتووە ئەوانی تریش بۆ ئەوانی تر واناکەن یانی هەر یەکەیان بیانوییان هەیە بۆ ئەمە ئەویش ئەوەیە مادام ئەوانی تر بەرگری لە هی ئەو ناکەن ئەویش واناکات؟

ئیدی خۆی شتێکی تر گرنگتر هەیە ئەویش ئەوەیە متمانەی سیاسی لەنێوان لایەنەکان نییە ئەوەش هەم ترسی لای هەموو لایەنەکان هەیە هەمیش مەترسییە چونکە ئەگەر نموونەیەک بهێنینەوە کاتێک حزبێک چاکسازی دەکات ئەوا ئەو کەسانە دەکەونە ناو ئەوە لە بەرژەوەندییان دەدرێت یەکسەر و زۆرجاریش وابووە دەچێتە ناو هێزەکەی تر ؟!لە کاتێکدا نابا وابوایە چونکە ئەوە یەکەمجا لە دوورمەودا زیان بۆ ئەوانە بۆیە پێویستە لەمە و متمانەی سیاسی پەیمانێک لەنیوان لایەنەکاندا هەبێ ئەمەش ئەگەر لە کورتمەودا سودی پێبگەیەنێ لە دوورمەودا زیانی پێدەگەیەنێ

25 8 2022




هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو

-مەنسوور جیهانی

هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” به هه‌وڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی نێوده‌وڵه‌تی یۆتۆبۆری له شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو.

هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” به هه‌وڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی نێوده‌وڵه‌تی یۆتۆبۆری Internationella Sköna Konster، بە دروشمی “بەسە ژن کوشتن لە کوردستان” و بە نمایشی شانۆگەری “مەرگی ئاو” کاتژمێر ٦ی ئیوارێی رۆژانی 19 و 20 ئۆگۆستی ٢٠٢٢ له شانۆی “دڕاماتیکی گۆتێبۆڕگ” Dramatiska teater i Göteborg له شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو.

ئەم شانۆگەریە بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، لە نووسینی “یەڵدا حوسێن” و له دەرهێنانی “بەکر ڕەشید”ه که تیایدا “کامەران کەماڵ” و “ئەرینا موحه‌مەدی” ڕۆڵیی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن و هەروەها کاری دیزاینی دیکۆری لە لایەن هونەرمەندی شێوەکار “ئەحمەد نامۆ” بۆ ئه‌نجامدراوه و “ئاسۆ دیلان” هونه‌رمه‌ندی موزیکزانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید به ژه‌نینی ئامێری عوود تیایدا به‌شداریی کردووه.

شانۆگەری “مەرگی ئاو” له لایه‌ن هۆگرانی هونه‌ری شانۆ و هه‌روه‌ها ئامادەبووانه پێشوازییه‌کی باشی لێکرا به شێوه‌یه‌ک که به‌رپرسانی هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” ئیزنیاندا کە لە هەر ڕۆژە و دوو جار، ئه‌م شانۆگەریه نمایش بکرێت، واتە لە دوو رۆژی دیداردا چوار جار نمایش کرا.

ئەم شانۆگەریه لە ڕووداوێکی ڕاستەقینە له هه‌رێمی کوردستان وەرگیراوە کە لەم ساڵدا لە شاری هەولێر ڕوویدا کە “ماریا سامی” به‌داخه‌وه بە دەستی کەسووکاره‌که‌ی کوژرا.

دیداریی ئەمساڵی شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” به سه‌رۆکایه‌تی بەشی هونەری “عیزه‌ت ڕه‌ئووف” و هەروەها به سه‌رپه‌‌ڕه‌شتی سەرۆکی کۆمەڵە “شەمال ئیبراهیم” و بەرپرسی ئیداری دیدار بەڕیز “محه‌مه‌د تۆفیق” و به‌شی ته‌کنیکی ڕووناکی و ده‌نگ له لایه‌ن “نه‌وزاد باهیر” به‌ڕێوه‌چوو.

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە خۆئامادەکردندایە بۆ سازدانی نۆهەمین دیداری فیلمی کوردی “یۆتۆبۆری” کە لە رۆژانی 26 و 27ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە هۆڵی سینەمایی “فۆڵکت هیووس” Fulket Hus له ناوچه‌ی “هەمەرکۆلەن” Hammarkullen له شاری یۆتۆبۆری بەڕێوەدەچێت و هەر لێرە لە هەموو فیلمسازانی کورد داوا دەکات کە پێیان خۆشە نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان بۆ ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه بنێرن.

بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.facebook.com/kurdiskafilmtraffen

راگەیاندنی گشتیی هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی یۆتۆبۆری.




چەند خاڵێکیش بۆ هاوڕێ ئاسۆ کەمال… عوسمان حاجی مارف

هاوڕێ ئاسۆ کەمال لە پێشەکی نوسراوەکەیدا دەڵێت “ئەم جەدەل و دایەلۆگانە هەرچەندە گرنگن، بەڵام خوێنەریان هەست دەکا کە ڕەخنە و گفت وگۆکاکان بارگاوین بە باسی شەخسی و ترس و دڵەڕاوکێ لەڕەخنە، هەروەها بەرپەرچدانەوەی نالۆجیک و پشت نەبەستن بە بەڵگە بۆ سەلماندنی ڕاستی و ڕەخنەکان.” ناڕاستی لەم سەرەتایەدا ئەو پرسیارە دێنێتە بەردەمان: ئایا “خوێنەر” وەها هەست دەکات، یان هاوڕێ ئاسۆ بۆ خۆی دەیەوێت بە یاری کردن بە وشە فەزاکە بارگاوی بکات؟ چونکە بەکارهێنانی “خوێنەر” بەگشتی ئەو مانایە دەبەخشێت، کە خوێنەران هەموویان بە یەک هەست و بە یەک بیر و بە یەک ئاراستە لەو دیالۆگە حاڵی دەبن و هاورێ ئاسۆش نوێنەرایەتیان دەکات. ئەمەش ئاشکرایە، کە سەرەتایەکی ناسەرکەوتووە لە نوسین و ڕەخنەدا. ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەش، کە باسی دەکات، دەکرێت گوزارش لە خۆی بکات، گەرنا کەسی تر ئەم ترس و دڵەراوکێیەی نیشان نەداوە.
ئایا پەشیمان بوونەوەی کەسێک لە بۆچونەکانی چەندین ساڵەی تەمەنی بە خەتابار هەژمار دەکرێت؟ ئاشکرایە وەڵامەکەی نەخێرە! قەبولکردنی پەشیمانی بەشێکی گرنگە لە ئازادی بیروڕا، بەڵام لۆژێکی هاوڕێ ئاسۆ لەو گۆشەیەوە دەچێتە ناو باسێکەوە، گەر بە ڕەخنەگرتنی کەسێک لە پێشنەی بۆچونەکانی خۆی بڵێین پەشیمان بوونەوە، ئەوە دەچێتە قاڵبی خەتابار کردنەوە. گریمان کەسێک زۆربەی ژیانی کۆمۆنست و مارکسی و ئەتایست بووە، ڕۆژێک بە ‌‌هۆش دێتەوە و دەبێتە ئایندار و ڕەخنە لە تەواوی ڕابردووی خۆی دەگرێت، ڕۆشنە ئەمە پەشیمان بوونەوەیەو کەسیش ناتوانێت خەتاباری بکات. ئایا کەسانێک لە ڕیزەکانی خۆمان نەک باوەڕیان بە کۆمۆنیزمی کرێکاری و مەنسور حکمەت و لینین نەماوە، بەڵکو دەستیان لە مارکسی بوونی خۆشیان هەڵگرتووە. ئەمە پەشیمان بوونەوەیە، بەڵام ئایا خەتابارە؟ بیگومان نەخێر! یان هەربۆ نمونە هاوڕێ ئاسۆ لە گۆڤاری ڕەوەندی ژمارە یەکدا باسیکی کردوە و دەڵێت “ئەم باسە بریتیە لە سەرنجدانەوەی ئەبعادی ستراتیژی و شمولی حیکمەتیزم و ناساندنی تایبەتمەندیەکانی وەکو مەکتەبێکی فکری و سیاسی، کە نوینەرایەتی مارکسیزمی سەردەم دەکات. لیکدانەوەکە لەسەر حیکمەتیزم، کە چۆن توانیویەتی مارکسیزمی ئەم سەردەمە بێت؟ جیاوازی لە باقی ڕەوتە کۆمۆنیستیەکانی سەدەی بیست دوای لینیین؟ بەراوردێکە لە نیوان کۆمۆنیزمی مارکس و لینین لەگەل کۆمۆنیزمی کرێکاری منصور حیکمەتدا و سەلماندنی هاوشێوە بوونی حیکمەتیزمە لەگەل مارکسیزمی ئەواندا.” ئێستاش وێڵی دوای بەهیزترین وشە و ڕستەیە بۆ ئەوەی ١٨٠ پلە پێچەوانەی ئەو قسانەی خۆی بسەلمێنێت. ئایا ئەگەر ئەمە ناوبنێین پەشیمان بوونەوە، حوکمێکی ناڕەوامان داوەو مانای وایە ئەو خەتابار دەکەین؟! لە ڕاستیدا هەموو پەشیمان بوونەوەیەک دەکرێت لە دوو ڕوانگەی سلبی و ئیجابیەوە چاوی لێ بکرێت، نەک خەتابار. بۆ ئەوانەی هاوبیری بن ئیجابی و بۆ ئەوانەی مخالفی بن سلبیە و هیچی تر و خەتایەک لە ئارادا نییە.
ئێستا دیالۆگی ئێمە لەسەر وازهێنانی کەسانێکە، کە ڕەخنەیان نەک لە تەواوی بۆچونە فکری و سیاسیەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و حزبەکانی هەیە، بەڵکو زۆر بە کەم و نەفرەتەوە بۆی دەڕوانن. هەروەها بە دوای بەدەستهێنانی وەڵامدانەوەی بۆچوون و کارێک و پێکهێنانی جۆرێکی ترەوەن لە سیاسەتکردن و پێکهێنانی حزب. ئایا ئەمە ڕەخنە و پەشیمان بوونەوە نییە؟ ئاخۆ ئێمە وتومانە قەدەغەیە یان تاوانە؟ بەڵام بۆمان هەیە ڕەخنەکانیان قەبوڵ نەکەین و بە دروستی نەزانین و وەڵامیشان بدەینەوە. دەکرێت ڕەخنە پەشیمان بوونەوە بێت لە ڕێبازیک و دەشکرێت ڕەخنەکە لە پەیوەند بە گەشەپێدانی هەمان ڕێباز و خەتی سیاسیەوە بێت. ڕەخنە دەتوانێت لە ڕوانگەیەکەوە پێشڕەو بێت و لە ڕوانگەیەکی ترەوە پاشەوپاش گەڕانەوە بێت. هەڵبەتە خاوەنی ڕەخنەکە مافی خۆیەتی وەک پێشڕەو نیشانی بدات، مافی ئێمەشە وەک پاشەوپاش گەڕانەوە لە قەلەمی بدەین. ئیتر با هەرجۆرە ناوێک و پاشگرێک لە وێنەی “نوێخوازی” بەخۆیەوە بلکێنێت.
هاورێ ئاسۆ لە چوارچێوەی وێنایەک، کە بۆ خۆی داناوە لەسەر کۆمۆنیزمی کرێکاری، گوایە لەبەر ئەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری بە بنبەست گەیشتووە و “ئەمڕۆ بزووتنەوەی کۆمۆنیستی چەقبەستوو کردووە لە سێکتێکی فکری و قاڵبێکی سیکتاریستی دا” و سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، دەبێت ئاڵوگۆر لەسەر بیروبۆچونمان بکەین و “کۆمۆنیزمی نوێ” بێنینە ئاراوە. چونکە سەرنەکەتووە و “چەقی بەستووە”. لە پێشدا پرسیاری مەنتقی ئەوەیە، ئەگەر کۆمۆنیزمی کرێکاری بنبەست و چەقبەست و سێکتیکی فکریە، کەوایە بۆچی پێشڕەوی کۆمۆنیزم لە گرەوی ئەوەدایە ئەم بنبەست و چەقبەستوو سیکتە سەرنەکەوتووە بەخۆیدا بچیتەوە؟! ئەوە مەیدان و ئەوە کۆمۆنیزمی نوێی دڵخوازی خۆتان بڕۆن بەهێز و چەقنەبەست و ناسیکیت و سەرکەوتووی بکەن. بۆ لەسەر ئەوە ڕاوەستاون، کە حەتمەن ئەم کۆمۆنیزمی کریکارییە “بنبەست و چەقبەستووە” بۆچونەکانی ئێوە پەسەند بکات؟! بەڵام دیارە هاوڕێ ئاسۆ ئەوەی بیرچووە، کە دوای شۆڕشی ئێران باسەکانی مارکسیزمی شۆڕشگێر و ڕەخنە لە شورەویی و چین و لە ستالین و فکری ماوتسی تۆنگ و ئەنوەر خواجە و کۆمۆنیزمە بورژوازیەکانی ئەو سەردەمە، زۆرینەی کۆمۆنستەکان و چەپی ئێران و کوردستانی عێراقی سەرسامکرد. ئەمەش لە کاتێکدا بوو، کە شورەویی و چین لە تۆپی هێز و باڵادەستیدابوون! چین و شورەویی نەک بنبەست نەبوون و بەڵکو رێبازەکەیان سایەی بەسەر تەواوی چەپ و کۆمۆنیستەکانی زۆربەی جیهانی ئەو سەردەمەدا کردبوو. ئەو ڕەخنانە زۆرینەی ئێمەشی لەو ڕابردووەی چەند ساڵەی باوەڕمان بە بۆچوونەکانی ماوتسی تۆنگ هەبوو، پەشیمان کردەوە. پەشیمان بوونەوەیەکە جێگای شانازی هەر کۆمۆنستێکە، کە دەیەوێت ڕۆڵی هەبێت لە خەباتی کرێکاری و شۆڕشی سۆشیالستیدا، جا لە دەورانێکدا پڕ کار و گەشاوەیە یا لە حاڵەتی کشانەوە و سستیدایە. ئەو ڕەخنانە و مێسۆدێک بۆ ئاوێزان بوونی خەباتی کرێکاری و خەباتی کۆمۆنیستی، بنەماکانی ناگۆردرێت. ئەوانەش پەشیمان نەبوونەوە و ڕەخنەکانیان قەبوڵ نەکرد، دیمان کە بوونە میوانی خۆشەویستی بزووتنەوەی ناسیۆنالستی. ئاخۆ هاوڕێ ئاسۆ چۆن وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە، کە بە هەمان ئاراستەی بیرکرنەوەی تێزی سەرنەکەوتن باس لە سەرنەکەوتنی خۆدی مارکس دەکەن؟ یان سەرکەوتنەکانی گرامشی لە ئیتالیا کامانەن، وا هاوڕێ ئاسۆ کردویەتی بە سەرچاوەیەکی گرنگی بۆچونەکانی؟ ئێستاش دوای تەمەنێکی چەندین ساڵە هیچ ڕەخنە و پەشیمان بوونەوەیەک تاوان نییە، بەڵام کرێکارانی سۆشیالست خۆیان بە دەوری “حولحلی مەزهەبدا” ڕێک ناخەن. هەر بەو مانایە ئیتر نیشانەکانی ڕابەری بوون جێگایان نامێنێت. لەگەل ئەوەدا، کە سەرنەکەوتن و دۆخی ئیستای بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری مایەی ئەوەیە بە دیدیکی ڕەخنەگرانەوە لە کار و هەلسوڕانی ٣-٤ دەهەی پێشومان بڕوانین و بزانین هۆیەکانی سەرنەکەوتن و بەرەوپێش نەچوونمان چی بوون، بەڵام خودی ئەوەی سەرنەکەوتین و پێشڕەویمان نەکرد، بە هیچ جۆریک خۆی لە خۆیدا بەڵگەی نادروستی بنەماکانی کۆمۆنیزمی کریکاری نیین. ئەگەر بەم میسۆدە بیر بکەینەوە، ئەوە لە پێشدا دەبێت بنەماکانی مارکسیزم بخەینە ژێر پرسیارەوە، چونکە بەداخەوە لە هیچ کوێی ئێستای دنیادا هیچ ڕەوت و هێزێکی مارکسیستی دیکە دۆخی لە کۆمۆنیزمی کرێکاری باشتر نییە. بە پێچەوانەوە، پێگەی کۆمۆنیزمی کریکاری لە ڕەوتەکانی دیکەی کۆمۆنیست و خۆ بەکۆمۆنیستزان باشتر و بەهێزترە.
بە ڕاستی جێگای سەرسوڕمانە لە دنیای ئەمڕۆی بەرفروانی سۆشیال میدیادا باس لە بەرگرتن بە جیاوازی بیروڕا لە ناو حزب و مەحفەلە کۆمۆنستەکاندا بکرێت. هیچ حزب و مەحفەلێک ناتوانێت لە بەردەم ئەم دەرگا و پەنجەرە کراوەی سۆشیال میدیا ڕەخساندویەتی، ڕووی ئەوەی هەبێت بڵێت بەربەست بۆ بڵاوبوونەوەی بۆچونەکانم دادەنرێت. هاوڕێ ئاسۆ بەجیا لە چاپکردنی کتێبەکەی، لە هەمان کاتدا لە ئاستێکی بەربڵاودا لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە بڵاوی کردۆتەوە، بەبێ ئەوەی تەنها یەک خولەکیش لە پێشدا لە ناو حزبدا بۆ قانع کردنی حزب و هاوڕێیانی دەیان ساڵەی قسەی لەسەر بکات! لە کاتێکدا وەک ئەندامیکی حزب چەند سەد لاپەڕەی ڕەشکردوەتەوە بۆ ڕەخنەگرتن لە بنەماکان و بەرنامە و میژوو و سیاسات و کارکردی حزب، بە بێ ئەوەی کەس پێی بلێ بۆ وات کردووە و بۆ ئەو یاسا و ڕیسایانەت ڕەچاو نەکردووە، کە بە بەشداری ڕاستەوخۆی خۆت پەسەند کران؟ ئیتر ئەمە چ ڕوویەکە باسی تۆمەتی بەرگرتن بە جیاوازی فکری لە ناو حزبدا بکەی؟! تەنها ئەوە دەکاتە بەڵگە، کە لە سایتی حزبدا ئەو کتێبەیمان بڵاونەکردۆتەوە، کە پێشوەخت بڵاوکراوەتەوە و لە بەردەستی هەموو کەسێکدایە. بەم بیانوە دەیەوەێت لە لایەک سایتی ڕەسمی حزب، کە کەناڵی ڕاگەیاندنی حزب و سیاسات و ڕوانگەی ڕەسمی حزبە، بکەینە بولتەنی نوسراوە و بۆچونە جیاوازەکان. لە لایەکی ترەوە مافی ئەوەمان لێ دەسێنێتەوە، ئەو بابەتەی کە لەگەڵ مەوازینی هیچ مینبەرێکی ڕەسمی حزبدا نایەتەوە بڵاوی نەکەینەوە. با لەوە گەڕێین، کە سایتی حزب کەناڵی بۆچون و سیاسەتی فەرمی حزبە، بەڵام تەنانەت داواکەی هاوڕی ئاسۆ ناچیتە خانەی ئازادی ڕادەربرینەوە، چونکە باسی کتیبیک دەکات کە پێشوەخت ڕۆیشتوە و بڵاوبۆەتەوە، بەڵکو دەچێتە خانەی ڕیکلام کردنەوە بۆ کتیبەکەی. واتە داوامان لێ دەکات لە سایتی ڕەسمی حزبەوە ڕیکلام بۆ کتیبەکەی بکەین کە دەیان و سەدان لاپەرە رەخنەی نادروست و ناکۆمۆنیستی ئاراستەی حزب کردووە. مافی ئەوەشمان پینادات ئەگەر کتیبەکەی بە گرنگ نەزانین ڕیکلامی بۆ نەکەین، بە تایبەتی بابەت و کتێبێک کە بۆخۆی پێشوەخت بڵاوکراوەتەوە و نەیتوانیەوە جێگا و ڕێگایەک لە ناو بزووتنەوەی کۆمۆنستی و کرێکاریدا پەیدا بکات. ئەو کتێبەی هاورێ کە بە رێگای ئسوڵی حزبیدا تێنەپەریووە و پێشوەخت سەربەخۆ بڵاوکراوەتەوە. بۆ دەبێت من ناچار بم لە ژێر ناوی قەبولکردنی جیاوازی بیروڕادا ڕیکلامی بۆ بکەم، ئەویش لە سایتی ڕەسمی حزبەوە، کە ئەرکی بڵاوکردنەوەی خەت و ڕیبازی سیاسی پەسەند کراوی حزبە؟ سایتەکان و بازار پرە لەجۆرەها کتێب و باوەری کۆمۆنستی جیاواز و ئەوەی تۆش یەکیکە لەوانە، باس و نیگەرانی هاوڕێ ئاسۆ دەربارەی بەرگرتن نییە بە جیاوازی بیرورا، بەڵکو باش دەزانێت کە بڵاونەکردنەوەی کتێبەکەی لە سایتی حزبدا خوێنەری کەم دەکاتەوە. گەر هەر هاورێیەک ئارەزومەند بێت بۆ خوێندنەوەی کتێبەکەی ئاسۆ بە ئاسانی دەستی دەکەوێت و بیانو هێنانەوە بە ناوی بەرگرتنی ئێمە بۆ خوێندنەوە قسەیەکی مناڵانەیە. ئەو کتێبە گەر پێگەی خۆی هەیە، پێویستی بە ڕیکلامی ئێمە نییەو ئەرکی ئێمەش نییە ئەو ڕیکلامە بکەین.
بەڵام گەر هاورێ ئاسۆ پێشتر بە شێوەیەکی ئسوڵی داوای بکردایە، کە باسی هەیە و جیاوازی هەیە، تا لە ئۆرگانی خۆی و ڕابەری و لە نێو ئەنداماندا باسەکانی بگەیەنێت و هەوڵی بدایە حزب و هاورێیانی قانع بکات، ئەوکات ئێمەش بەپێی ئسوڵی حزبی ڕێگای بڵاوکردنەوەیمان دیاری دەکرد. بێگومان دوای ئەوەی هەموو میکانیزمێکی ئسولی دەگیرایە بەر بۆ ئەوەی لە ناوخۆی حزبدا قسەوباسی لەسەر بکرێت، خۆ ئەگەر دوای ئەم پڕۆسەیە نە هاوڕی ئاسۆ بیتوانیبایە حزب و هاوڕێیانی قانع بکات و نە بە پێچەوانەوە حزب بیتوانیبایە هاوڕێ ئاسۆ قانع بکات، بێگومان ڕێگای بڵاوکردنەوەی عەلەنیش دەخرایە ڕوو، تەنانەت لەو کاتەدا ڕەنگە لەگەل ڕوونکرنەوەیەکی سادەدا، کە تەوزیحی ئەو پڕۆسەیە بدات، وەک رای جیاواز لە گۆشەیەکی تایبەتدا بۆی بڵاوبکرایەتەوە. بێگومان بەو مەرجەی هیچ تۆمەتێکی نەسەلمینراوی لە دژی حزب و کەسایەتیەکانی و هیچ کەسی دەرەوەی حزبیشی تێدا نەبێت، بەڵام بەداخەوە هاوڕێ ئاسۆ گۆشەگیری و تەریک بوونی خۆی بۆ ماوەیەکی زۆرهەڵبژاردو دواتر بە بێ گوتنی یەک وشە لەگەل حزب، کتێبەکەی بڵاوکردەوە.
لە هەمان کاتدا پرسیاری ئەوەم لێکردوە باسەکانت هەر چیەکن و خۆت بە چی ئەگەیت ئەوە بە ڕێی خۆی، بەڵام لە باری عەمەلیەوە بە نیازی چیت؟ واتە “چیکردن”، کە تا ئێستاش وەڵامی نەداومەتەوە، ناشبینم لەو بارەیەوە تا ئێستا ئەولەویەت و نەخشە عەمەلێکی بۆ خۆی دانابێت. هەربۆیە لە ئاستی بۆچونی شەخسی خۆیدا ماوەتەوە. واتە ئەو ڕەخنە و بۆچونانەی لەسەر حزب و خەباتی کۆمۆنستی هەیەتی، پێویستە پراکتیکیکی جیاواز لە ئەزمونی کۆمۆنستی کرێکاری نیشان بدات. گەر ئەم ئەرکە لە باری عەمەلیەوە خۆی نیشان نەدات و هەر لە ئاستی بانگەشە بۆ کتێبەکەی بێنەو بەرە بکات، ئەوە باشترین نمونەی سکتاریستی خۆی لە باری فکریەوە نیشان ئەدات، کە بۆ خۆشی وەها نیشان ئەدات خەبات لەبەرامبەر سکتاریستدا دەکات.
مەسەلەی تەمەن بۆ ڕابەری بوون یەک واقعیەتە، شمولی هەموو ئەم جیلەی کۆمۆنیستەکان دەکات لە عیراق و ئیران، کە لە هەفتاکان و هەشتاکانەوە دەستمان بەکار کردووە. پێوەرێکی گشتی نییە وەک ئاسۆ تەعبیری لێ دەکات. ڕەخنە و پەشێمانی لە هەر بۆچونێک بەڕێی خۆی، بەڵام تەنها ڕەخنەگرتن، کە ئێستا لە فەزای دیالۆگی کۆمۆنستەکاندا دەربارەی بنبەستی کۆمۆنستی کرێکاری، حزب و دەسەڵات، لینین… دەستاودەست دەکات، جگە لە تەعبیری بۆچونی شەخسی، کە دەڵێن “باوەڕمان بە کۆمۆنستی کرێکاری و مەنسور حکمەت و لینین نییە”، شتێکی تر نابیستین. لە هیچ کۆمۆنستێکم نەبیستووە، کە بانگەوازی ئەو بێ باوەریەی دەکات لە باری فکری و سیاسیەوە نمونەی ئەوەی باوەڕی پێیەتی بە پراکتیک بەرجەستە کاتەوە. باوەڕبوون و بێ باوەڕی سەودا و مامەڵە نییە، بەڵکو مەسەلەیەکی پراکتیکی و نیشاندانی ئەزمونێکی سەرکەوتوو ترە. کارمان بەوانە نییە، کە بە دوای هەقیقەتی باوەرێکدا دەگەڕێین، کەی ئەو هەقیقەتەیان دەستکەوت، ئەوکات قسیەکی لەسەر دەکەین. بەلام لە ئاستی خۆناسین وەک پێشەنگ و ڕابەرێک، گەر هەر لە سەرەتاوە بێ پێشنەی نیشاندان و سەلماندنی ئەو هەقیقەتە نەخاتە ڕوو، بە خولانەوە بە دەوری ڕەخنەو گەڕان بە دوای هەقیقەتدا تەمەن مانا پەیدا دەکات، کە دەتوانێت ڕابەر بێت یان نا. ئاسۆ ڕەخنەی لەوە هەیە ئەم کۆمۆنستی کرێکاریە سێ دەیەیە نەیتوانیەوە کۆمەڵایەتی بێتەوە! هاورێ ئاسۆش دوای دوو ساڵ و پاش چەند سالی تریش لە دەرچونی کتێبەکەی دەتوانێت بەم میسۆدە ببینی “کۆمۆنیزمە نوێ”کەی چەندە کۆمەڵایەتی بوەتەوە و چەندە بۆچونەکانی هەقانیەتی هەیە ؟ هەر بۆیە جێگای سەرنجە لەسەر سەرفکردنی ئەو هەموو وشە و دێرە زۆرە بەرانبەر ڕەخنە و رەخنەگرتن، کە لە نووسینەکەی ئاسۆدا بەکارهاتووە، دەڵێت “نابێ لە “ڕەخنە بترسین”، هەروەک لە سەرەتاوە گوتم، سۆشیال میدیا ئەوندە فراوانە ڕۆژ نییە ڕەخنە و دیالۆگی ڕەخنەگرانە نەخۆێنینەوە. ئایا ئەوە کەللةڕەقی کۆمۆنستەکانە یان تەقدیسکردنی بیروباوەرەکانیانە؟ یان ڕەخنەکان ڕۆشناییان تێدا ناخوێندریتەوە؟ وا پێشنیارەکانی هاوڕێ ئاسۆ لەسەر نەترسان لە ڕەخنە ناتوانێت ئامۆژگاریەکی باش و ئەرێنی بێت. مەنسور حکمەت هاوکاتی ڕەخنەکانی لە کۆمۆنستی ئەو سەردەمە، هاوشانی هاوڕێکانی هەمیشە پراتیکێکی پێشرەوتری بەرجەستە دەکرد و بەردەوام بە سەروکاری بەرنامەداڕشتن بۆ پراکتیک و پێکهێانی حزبەوە بوو. لە پێشدا حزبی کۆمۆنستی ئێران، دواتر بە ڕەخنە لەوەی، کە مەیلی کۆمەڵایەتی و بزووتنەوەیی جیاواز لە ناو ئەو حزبەدا خۆیان بەرجەستە کردەوە، ڕەوتی خۆی لەو حزبە جیاکردەوەو حزبی کۆمۆنستی کڕێکاری ئێرانیان پێکهێنا. دیارە گەر بە لۆژێکی هاورێ ئاسۆ بێت، دەبوا ئەو تێکەڵاویە قەبوڵ کرایە تەنها لەسەر بنەمای ئەوەی هەموان بە خۆیان دەگوت کۆمۆنیست. لە کاتیکدا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بینیمان حەقانیەتی بۆچونەکانی حیکمەت بە عەمەلی دەرکەوت و مەیلە کۆمەلایەتیەکانی ناو ئەو حزبە هەرکامیان ڕێگای خۆیان گرت و تەنانەت ڕەوتی ناسیۆنالیست و قەومپەرستی دژی کۆمۆنیستی لێ هاتەدەرەوە.
٢١/٨/٢٠٢٢




بڕینی ئەندامەکانی جەستە سزا نییە، تاوانە!… و: کاوە عومەر

بە پشت بەستن بە چاوپێکەوتنێکی حامید تەقوەیی لە کەناڵی نوێ کۆکراوەتەوە

کەیوان جاوید: دوای پچڕانێک، کۆماری ئیسلامی سەر لە نوێ گەڕاوەتەوە بۆ کوێرکردن و بڕین ئەندامەکانی لەش، پرسیاری یەکەمی من ئەوەیە کە ئەم ڕێوشوێنە نامرۆڤانە و قێزەونە تا چەند لە ئێراندا بەربڵاوە؟
حەمید تەقوایی: ئەم تاوانانە، کە بە “تۆڵەی بڕینی ئەندام” ناوی دەبات، هەمیشە کەم تا زۆر جێبەجێ دەکرێن، بۆیە لەم قۆناغەدا، گەیشتوونەتە لوتکەیەکی نوێ و بەربڵاوتر و چڕتر دەبنەوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا، ژنێک و دوو پیاو سزای کوێرکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، پەنجەی دوو کەسیش بڕاوە، حەوت کەسی دیکەش سزای بڕینی پەنجەکانیان دراوە. ئەمانە نیشانی دەدەن کە شەپۆلێکی نوێی ئەم تاوانە دەوڵەتییە دەستی پێکردووە. ئەم شەپۆلە دوای بڕیارێکی دەسەڵاتی دادوەری دەستی پێکرد. لەم دواییانەدا میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، هەموو دادوەر و دادگاکان و دەسەڵاتدارانی شەریعەتیان ئاگادار کردبووەوە کە پێویستە ئەم جۆرە بڕیارانە، بڕیارەکانی “سنوورە ئیلاهییەکان” بە جددی وەربگرن و دۆسیەکان پرۆسێس بکەن پێدەچێت ئەم جۆرە حوکمانە بە هۆی ترسی ناڕەزایەتی و توڕەیی گشتی کۆمەڵگاوە جێبەجێیان نەکرد، و حکومەت داوا دەکات کە ئێوە شکست نەهێنن لە بڕینی دەست و قاچ و کوێرکردنی چاو و ئەم جۆرە فەرمانانە. ڕەئیسی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م ڕێسایانه‌ ڕێسای ئیلاهیین و له شانازیەکانی ئێمه‌ن. وە ئێستاش بەردەوامن لە بەدەستهێنانی ئەم “شانازیانە” درێژ بە کەم ئەندامکردنی زیندانییەکان بدەن
کەیوان جاوید: وەک باست کرد ڕەئیسی وتی ئەمە یەکێکە لە شەرەف مەندیەکانی ئێمە. ئایا ئەمە بابەتێکی ئایینی و ئیسلامیی حکومەتە یان کردەوەیەکی سیاسییە؟ ئایا ئەوان بنەمای سەدەکانی ناوەڕاستی “چاوێک بە چاوێک” دەپارێزن یان بەڕاستی دەیانەوێت لەکۆمەڵگە بدەن و چاوترسێنی بکەن؟
حەمید تەقوایی: هەردوو لایەنەکە ڕاستن. حکومەت هەمیشە سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی بە فەرمانی ئیلاهی و قورئان و ئیسلام و هتد پاساو داوە. لێرەشدا هەمان شتە. کۆمەڵگا لە دۆخێکی ناڕەزایی و توڕەیی بێ وێنەدایە، حکوومەتیش لە دۆخێکی لاوازی بێ وێنەدایە! لەم دۆخەدا یەکێک لە ڕێگاکانی حکومەتە قەیراناوییەکە دەرکردنی فەرمانی سەدەی ناوەڕاستە بۆ تۆڵەسەندنەوە بۆ ئەوەی چاوی خەڵک بگرێت و دەسەڵاتی خۆی نیشان بدات. پاساو و بنه‌مای به‌رگریی حكومه‌ت له‌م تاوانه‌، ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمانه‌ ئیلاهییه‌كان و یاساكانی فیقه‌ و هتد. مەسەلەی حیجابیش هەر هەمان شتە. پرسی لە سێدارەدانەکان هەر هەمان شتە. لە هەرکوێ شمشێرێکیان دژ بە کۆمەڵگا کێشاوە، دواجار ئایەتێک، فەرموودەیەک، حوکمێکی ئیسلامییان بۆ پشتیوانی لێی هێناوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم لایەنە ئایدیۆلۆژییە و ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرمانێکی خوداییە و سەرچاوەی شانازیە لە ڕاستیدا گوتارێکە کە بڕیارە پایەکانی حکومەت و حیزبوڵڵا و ئیمامەکانی هەینی و باڵەجیاوازەکانی دیکەی حکومەتەکەیان ڕەویەتی پێبداتەوە و تەیار و یەک بخات . ئەگینا بەرپرسان. ئەوە زۆر باش دەزانن کە ئەم پاساوانە کاریگەری پێچەوانەی لە نێو خەڵکدا هەیە. ئەوان باش دەزانن کە تا زیاتر ئاماژە بە فەرمانە ئیلاهییەکان بکەن، خەڵکی زیاتر ڕقیان لە حکومەت و ئیسلامەکەی دەبێتەوە. خەڵک خەریکە هەموو ئیسلام و هەموو ئایینەکە دەخەنە ژێر پرسیارەوە. دەکرێ بگوترێ بەرگری و پاساودان و بەرگریی حکومەت لەم “فەرمانە ئیلاهییانە” بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی خۆیان و جێبەجێکردنی ئەم فەرمانانە بۆ ترساندنی کۆمەڵگایە. ئەم پەیوەندییە لێرەدا دەبینرێت.
کەیوان جاوید: داواکاری گشتی و دەسەڵاتی دادوەری پێیان وایە و دەڵێن و ریکلام بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمە بۆ کۆنترۆڵکردنی دزییە لە کۆمەڵگادا. دەڵێن ئاسایشی کۆمەڵگا بەم شێوەیە مسۆگەر دەکرێت. ڕای ئێوە چیە؟
حەمید تەقوەیی: هەمووان دەزانن دزیەکان بە قەبارەیەکی بەرفراوان لەلایەن ئەم ئایەتوڵڵا و ئیمام و بەرپرسە حکومییانە ئەنجام دەدرێن. دزی نجومی! ئەگەر شتێک ئاسایشی کۆمەڵگای خستۆتە مەترسییەوە، ئەوە ئەم دزی و گەندەڵیانەی بەرپرسانی حکومەتە، کە هیچ ناڕەزایەتییەکیان لەسەری نییە. چەند جار لە شەڕی فراکسیۆنەکاندا ئەم یان ئەو دزە دەبێتە ملیاردێر و دەخەوێت. پێش ململانێ و شەڕی داهاتوو دەمهێننە چەقی بابەتەکە!گەندەڵی و دزی حکومەت بووەتە بابەتێکی پێکهاتەیی و دامەزراوەیی و رۆژانە رەهەندەکانی فراوانتر دەبن، گەندەڵی و دزی سەرتاپای حکومەتی گرتووەتەوە، بەڵام ملیاردێرە دەسەڵاتدارە دزەکان چەقۆی تۆڵە لە ڕووی خەڵکێکدا هەڵدەکێشن،کە لە ژێر فشاری هەژاری و نەهامەتیدا پشتیان چەماوەتەوە. “ئاسایشی تەنها کاتیک لە کۆمەڵگا” بەدی دێت کە تەواوی حکومەت لەناو ببرێت.
هەروەها پێویستە ئەوەش زیاد بکەم کە حکومەت تۆڵەسەندنەوە و بڕین بە سزای ئیسلامی ناودەبات، بەڵام ئەمانە سزا و تۆڵەسەندنەوە نین، بەڵکو خۆیان بە تاوان دادەنرێت، لە ڕاستیدا بڕینی ئەندام و چاو کوێرکردن تاوانێکی زۆر نامرۆڤانەتر و قێزەونەترە لە هەر تۆمەتێک کە ئاراستەی قوربانیانی تۆڵەسەندنەوە دەکرێت.
تۆڵەسەندنەوە یەکێکە لە ئەشکەنجە دڕندەکانی سەدەکانی ناوەڕاست کە ئەنجامدەرانی بە تاوان دادەنرێت و لە هەر سیستمێکی یاسایی مۆدێرن دا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەنجامدەران و ئەنجامدەرانی دەستبڕین و کوێرکردن تاوانێکی گەورە ئەنجام دەدەن و دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. بەڵام لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەموو شتێک پێچەوانەیە. وەک چۆن دزەکان حوکم دەکەن و بە خەڵکی دزراو ناودەبرێن دز، بەهەمان شێوەش بە ئەنجامدەران و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ناودەبرێن دادوەر و دەسەڵاتی دادوەری و قوربانیەکانیش تۆمەتبار دەکرێن و سەرکۆنە دەکرێن. دەبێت ئەم سیستەمە بڕوخێنرێت!
کەیوان جاوید: ڕێگاکانی خەڵک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فەرمانە قێزەونە چین؟ ناڕەزایی لە دەسەڵاتی دادوەری و تۆڵەسەندنەوەی ئیسلامی یان تەواوی حکومەت؟ لەم نێوەندەدا پارێزەران و پیشەییەکانی دادوەری دەتوانن چ ڕۆڵێک بگێڕن لە دوورکەوتنەوە یان مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا؟
حەمید تەقوەیی: خاڵێکی باشت باس کرد. لە دەسەڵاتی دادوەریدا پارێزەری بەڕێز هەن کە بەرگری لە تۆمەتباران دەکەن و لە زۆر حاڵەتدا لەگەڵ سزا دەرچووەکان ناکۆکن. خەڵک چاوەڕێی ئەوەن کە ناڕەزایەتیان دەرببڕن بەرامبەر بە فەرمانە قێزەونە تۆڵەسەندنەوەکان. وەک وتم فەرمانی تۆڵەسەندنەوە نموونەی ئەشکەنجەدان نەک سزادان یان سزادان. ئەمانە ئەشکەنجە و تاوانن. دەبێت دژی ئەم فەرمانانە بوەستیت. دەبێت ناڕەزایەتی دەرببڕیت.
بێگومان ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ ده‌توانێ له‌ ئاستی پارێزه‌ران و پسپۆڕانی دادوه‌ری زیاتر بێت. بە بڕوای من تێکۆشەرانی هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، بزووتنەوەی دادگاییکردن، بزووتنەوەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، بزووتنەوەی ئازادیی ژنان، بزووتنەوەی کرێکاری، مامۆستایان و خانەنشینان و هتد، دەبێ لە دژی فەرمانە بەربەریەکانی تۆڵەسەندنەوە. ئەم بزووتنەوانە خاوەنی ئۆرگانی سەرکردایەتی و چالاکوان و کەسایەتی ناودار و کۆمیتە و کۆمەڵە و ئەنجوومەنی تایبەت بە خۆیانن. لە درێژەی ناڕەزایەتی و گردبوونەوە و تێکۆشانەکانیاندا دەتوانن ئەو داواکارییە زیاد بکەن کە دەبێ دەستبەجێ حوکمەکان و سنوورەکانی بڕین بوەستێنرێت.
پرسیت ناڕەزایی دەرببڕیت بەرامبەر بە دەسەڵاتی دادوەری و یاساکان یان دژی تەواوی کۆماری ئیسلامی، بەڕای من ئەم دووانە بەتەواوی پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. دەبینین مامۆستایان ناڕەزایەتی دەردەبڕن سەبارەت بە مووچەکەیان، خانەنشینانیش بە هەمان شێوە، کرێکارانیش بە هەمان شێوە. بەڵام هەموو ئەم چین و توێژانەی کۆمەڵگا دەزانن کە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان دەبێ کۆماری ئیسلامی ڕووخێنرێت. هەموو چالاكوان و جەماوەری خەڵك دەزانن ئەگەرچی ئەمانە ناڕەزایەتین لەدژی هەندێك بەش لە سیاسەتی حكومەت و بەهۆی هەندێك داواكارییەوە، بەڵام لەڕاستیدا تەحەدای تەواوی حكومەت دەكەن و دواجار چارەسەریش رووخاندنی كۆماری ئیسلامییە.
ئەمەش لە ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ تۆڵەسەندنەوەشدا ڕاستە. داواكەش ئەوەیە كە پێویستە دەستبەجێ یاساكانی تۆڵەسەندنەوە هەڵبوەشێنرێنەوە، بەتایبەت ئەو یاسایانەی تایبەتن بە بڕینی دەست و ئەندامەكان و خەتەنەكردنی تەرمی تۆمەتباران. هەروەک چۆن لە سێدارەدانەکە کە ناوی شەریعەتی “قیساس نەفس”ی لەسەرە، ئەشکەنجەدان و قامچی و فایلە ئەمنییەکان دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێت. ئەمانە داواکارین کە پێویستە هەموو لایەک ڕایبگەیەنن، بەڵام ڕوونە کە ئەم ناڕەزایەتیانە بەشێکن لە خەبات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی. تەنیا بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی کۆتایی بە هەموو ئەم تاوانانە دەگیرێت.
کەیوان جاوید: پەیوەندیی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە قێزەونە و جۆرەکانی تری سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێستا چییە؟ ئایا لەبەر كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناڕەزاییانەی ئێستا پەنایان بردۆتە بەر جێبەجێكردنی ئەو فەرمانانە؟
حەمید تەقوایی: بە بڕوای من ئەمە یەکێکە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ سەرکوتکردنی زیاتر. دەمێکە ئێمە شاهیدی ئەم سەرکوتکردنانەین لە ڕەهەندەکانی دەستگیری بەرفراوان، زیندانی، زیادبوونی سزای لەسێدارەدان دۆسیەی سیخوڕی گاڵتەجاڕانە، تەنانەت بۆ ئەوانەی ناڕەزایەتیان دژی حیجاب و هتد لە کۆمەڵگادا هەیە. ئەمە هەنگاو و شەڕانگێزی حکومەتە بە ئامانجی ترساندنی خەڵک و پاشەکشەپێکردنیان.
ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌ من ڕوونم كرده‌وه‌ و ئه‌و بڕیارانه‌ی جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌شێكن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر خه‌ڵك. ئەمە بەشێکە لە لەشکرکێشی بۆ ترساندنی خەڵک و هەوڵێکە لە نائومێدیەوە. ئەوان دەزانن کە ئەم کردارانە ئیتر کار ناکەن. هەروەک چۆن گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە هەوڵەکانیان بێ ئەنجامە و بە جۆرێک شکستەکەیان قبوڵ کردووە. بەڵام هیچ بژاردەیەکیان نییە. کۆماری ئیسلامی وەک ئاژەڵێکی بریندار لە قەفەسێکدا گیر بووە و بە هەر شتێکەوە دەچەسپێت. بەڕای من ئەم هەوڵانە هەوڵی بێ ئومێدانەی حکومەتێکە لەژێر فشاری توڕەیی و ڕق و کینەی خەڵک، گیرخواردوو و بەسەریەکدا شێواوە.
کەیوان جاوید: ڕێگاکانی خەڵک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فەرمانە قێزەونە چین؟ ناڕەزایی لە دەسەڵاتی دادوەری و تۆڵەسەندنەوەی ئیسلامی یان تەواوی حکومەت؟ لەم نێوەندەدا پارێزەران و پیشەییەکانی دادوەری دەتوانن چ ڕۆڵێک بگێڕن لە دوورکەوتنەوە یان مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا؟
حەمید تەقوایی: خاڵێکی باشت باس کرد. لە دەسەڵاتی دادوەریدا پارێزەری بەڕێز هەن کە بەرگری لە تۆمەتباران دەکەن و لە زۆر حاڵەتدا لەگەڵ سزا دەرچووەکان ناکۆکن. خەڵک چاوەڕێی ئەوەن کە ناڕەزایەتیان دەرببڕن بەرامبەر بە فەرمانە قێزەونە تۆڵەسەندنەوەکان. وەک وتم فەرمانی تۆڵەسەندنەوە نموونەی ئەشکەنجەیە نەک سزادان یان تۆڵەسەندنەوە. ئەمانە ئەشکەنجە و تاوانن. دەبێت دژی ئەم فەرمانانە بوەستیت. دەبێت ناڕەزایەتی دەرببڕیت.
بێگومان ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ ده‌توانێ له‌ ئاستی پارێزه‌ران و پسپۆڕانی دادوه‌ری زیاتر بێت. بە بڕوای من تێکۆشەرانی هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، بزووتنەوەی دادگاییکردن، بزووتنەوەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، بزووتنەوەی ئازادیی ژنان، بزووتنەوەی کرێکاری، مامۆستایان و خانەنشینان و هتد، دەبێ لە دژی فەرمانە بەربەریەکانی تۆڵەسەندنەوە. ئەم بزووتنەوانە خاوەنی ئۆرگانی سەرکردایەتی و چالاکوان و کەسایەتی ناودار و کۆمیتە و کۆمەڵە و ئەنجوومەنی تایبەت بە خۆیانن. لە درێژەی ناڕەزایەتی و گردبوونەوە و تێکۆشانەکانیاندا دەتوانن ئەو داواکارییە زیاد بکەن کە دەبێ دەستبەجێ حوکمەکان و سنوورەکانی بڕین بوەستێنرێت.
پرسیت ناڕەزایی دەرببڕیت بەرامبەر بە دەسەڵاتی دادوەری و یاساکان یان دژی تەواوی کۆماری ئیسلامی، بەڕای من ئەم دووانە بەتەواوی پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. دەبینین مامۆستایان ناڕەزایەتی دەردەبڕن سەبارەت بە مووچەکەیان، خانەنشینانیش بە هەمان شێوە، کرێکارانیش بە هەمان شێوە. بەڵام هەموو ئەم چین و توێژانەی کۆمەڵگا دەزانن کە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان دەبێ کۆماری ئیسلامی بڕووخێنرێت. هەموو چالاكوان و جەماوەری خەڵك دەزانن ئەگەرچی ئەمانە ناڕەزایەتین لەدژی هەندێك بەش لە سیاسەتی حكومەت و بەهۆی هەندێك داواكارییەوە، بەڵام لەڕاستیدا تەحەدای تەواوی حكومەت دەكەن و دواجار چارەسەریش رووخاندنی كۆماری ئیسلامییە.
ئەمەش لە ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ تۆڵەسەندنەوەشدا ڕاستە. داواكەش ئەوەیە كە پێویستە دەستبەجێ یاساكانی تۆڵەسەندنەوە هەڵبوەشێنرێنەوە، بەتایبەت ئەو یاسایانەی تایبەتن بە بڕینی دەست و ئەندامەكان و خەتەنەكردنی تەرمی تۆمەتباران. هەروەک چۆن لە سێدارەدانەکە کە ناوی شەریعەتی “قیساس نەفس”ی لەسەرە، ئەشکەنجەدان و قامچی و فایلە ئەمنییەکان دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێت. ئەمانە داواکارین کە پێویستە هەموو لایەک ڕایبگەیەنن، بەڵام ڕوونە کە ئەم ناڕەزایەتیانە بەشێکن لە خەبات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی. تەنیا بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی کۆتایی بە هەموو ئەم تاوانانە دەگیرێت.
کەیوان جاوید: ئەم سیاسەتە چۆن دەتوانێت تاوانبارانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران بشکێنێت، ئایا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری پلانێکی تایبەتی هەیە؟
حەمید تەقوایی: لەم دواییانەدا حیزبی ئێمە هەڵمەتێکی بە ناوی هەڵمەتی یەکێتی دژی سەرکوت ڕاگەیاند. ئامانجی تایبەتی ئەم هەڵمەتە یەکخستنەوەی چالاکوانان و ئەو کەسانەیە کە لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان دژی سەرکوتکردن لە ئێران و دەرەوەدا بەشدارن و یەکێک لە نموونەکانی سەرکوتکردنی ئەم یاسایەی سەدەکانی ناوەڕاستە بڕینی ئەندامەکانی جەستە و هتد. لەم بوارە تایبەتەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئازادیخوازان و دامەزراوەکان و چالاکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران ڕۆڵی چارەنووسسازیان هەیە.
دەتوانرێت هەر حاڵەتێکی دیاریکراو تیشکی بخرێتە سەر. پێویستە ناوی قوربانیانی ئەو بڕیارانە و وێنە و وردەکارییەکانیان لە هەموو شوێنێکی سۆشیال میدیا و لە کۆمەڵگادا بڵاوبکرێنەوە. وەک چۆن بزووتنەوەی دژی سزای لە سێدارەدان کاردەکات. ئەو سزادراوانەی لە سەرەتاوە نەناسرابوون لە میدیاکاندا وروژێنران و بانگەشەی بۆ کران بە ناڕەزایەتی و هەڵمەتی رێکخستنی دژی ئەم کەیسانە، ناڕەزایەتی لە سۆشیال میدیا، لە ڕای گشتی، لە میدیاکان، لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات دروست بوو، لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگری لە سزای لە سێدارەدان کرا. پرسی بەردبارانکردنی ساکینە محەمەدی ئاشتیانی نموونەیەکە، کە بە بزووتنەوەیەکی گەورەی ناڕەزایەتی لەناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات ڕاگیرا و حکومەت ناچار بوو بە ڕاستی ئەو بەردبارانکردنە ڕابگرێت.
لە بواری بەرەنگاربوونەوەی فەرمانە قێزەونەکانی تۆڵەکردنەوەدا دەتوانرێت هەمان شت بکرێت. تا زیاتر هێزی سیاسی و نەیاران و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان دەست بکەن بە کارکردن و ڕێوشوێنی وەک ئەوەی من باسم کردووە بخەنە بەرنامەی کاری خۆیانەوە، ئەگەری سەرکەوتنی ئەم بزووتنەوەیە زیاتر دەبێت و بڕیارە قێزەونە کانی تۆڵەسەندنەوەکان ڕابگرێت. ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکانی بڕینەوەی ئەندام دەتوانێت و دەبێ ببێتە گوتارێکی هاوبەشی هەموو چالاکوانانی بزووتنەوەکان. هەروەك چۆن داواكاری هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانەكان و داواكاری ئازادكردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە میحوەرە هاوبەشەكانی هەموو بزووتنەوەكانن، پێویستە ئەمەش بۆ ئەم لیستە زیاد بكرێت.
یەکەم ڕێنمایی ئێمە یەکەمین بانگەوازمانە بۆ چالاکوانانی بزووتنەوە یەکگرتووە جۆراوجۆرەکان کە کۆببنەوە و ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بەم بڕیارەی سەدەکانی ناوەڕاستی تۆڵەسەندنەوە. لە ڕێگەی بەیاننامەی هاوبەشەوە، لە ڕێگەی داواکارییەکانەوە، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە، لە ڕێگەی یانەکان و بەشداریکردن لە گوتارەکانی سۆشیال میدیا و پێویستە بکرێتە بابەتی سۆشیال میدیا، پێویستە ئەم کەسایەتی و لیژنانە بێنە پێشەوە و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە بەرامبەر بەم فەرمانانەی ئەشکەنجەدان.
با ئەوەش بڵێم نەک هەر لە ئێران بەڵکو لە جیهاندا ئەم تاوانانە هێندە قێزەون و ئەوەندە دژە مرۆڤن کە پێویستیان بە هیچ ڕوونکردنەوە و ئیستدلالێک نییە، ئەم تاوانە هێندە قێزەونە، کە تەنیا کردەی ئاگادارکردنەوە و بڵاوکردنەوە ڕاپۆرتێکی گشتی دەربارەی دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕەزایەتی بەرفراوان لەم دواییانەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بەم سزای تۆڵەسەندنەوە لێدوانێکی دا و بە توندی ئیدانەی کرد. پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە لێدوانانە لەسەر ئاستێکی فراوانتر لە هێز و دامەزراوەکانی جیهانی ئازادیخواز و سکۆلارەکان. پێویستە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکرێت کە ئەم تاوانە ئیدانە بکەن. ئەمەش دەتوانێت بە تەواوی پێشوازی و هاوپشتی گشتیی خەڵک و ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازەکانی هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا دابین بکات.
حیزبی ئێمە ئەو جۆرە رێوشوێنانەی کردووە بە دەستپێشخەری خۆی. وەک وتم ئەمە بەشێکە لە هەڵمەتی ئێمە دژی سەرکوت و بزووتنەوەی یەکڕیزی دژی سەرکوت، ئێمەش بە هەموو هێزمانەوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا بەدوای ئەم پرسەدا دەگەڕێین.

17ی ئابی 2022
سوپاس بۆ ئەمیر تەوەکۆلی بۆ جێبەجێکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە




رۆمان\ تارمایی و مێروولە سوورەکانی دایکم… ئاری سوبحی کۆیی

بۆ خوێندنەوەی ئەم رۆمانە کلیکی ئێرە بکەن….




هانایەک بۆ هەموتان: نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی!… د. هەژار عوسمان

پتر لە سێ ساڵە هەواڵی ئەوەی نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی دەفرۆشرێت یا فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی زۆر نزیک لە یەکێ لە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان ، بە ناو پزیشک و هەمو تەندروستکارانی سلێمانی دا دەماودەم دەکات .
کە کەڵبەی شۆفڵە بێبەزەییەکانی پارەدارە تێرنەخۆرەکان لە ماڵە بێنازەکەی نەجمەدین مەلا گیرکرا موچڕکەیەکی ترس و خەم سەرتاپای جەستەمی تەنی و چاوی خەیاڵم هۆن هۆن فرمێسکی باراندە سەر دیوار و بنمیچی نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی کاتێک ڕاوکەرانی بێبەزەیی بۆ کەڵەکەکردنی زۆرتری پارەکانیان گرێدەر و شۆفلەکانیان وەک سەگی هار بەردەدەنە گیانی ئەو نەخۆشخانەیەی پتر لە چل ساڵە تەندروستکارانی سلێمانی لە ناویدا خزمەتی خەڵک دەکەن.
پاساوای کۆمپانیاکە و لێبوک و موچەخۆرەکانی کە لەناو دەسگاکانی تەندروستیی شاری سلێمانیدا دەستیان دەڕوات و پۆستی گرنگیان هەیە، ئەوەیە گوایە ئوتومبیلەکانی فریاکەوتن لە بەر تەسکیی جادەکانی دەوروبەری ناتوانن بە ئاسانی نەخۆش بەرن بۆ نەخۆشخانەکە، لە بری ئەو کە کۆن بوە و کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە، کۆمپانیاکە لە سەر حسابی خۆی نەخۆشخانەیەکی نوێ لە نزیک هەواری شار دروستدەکات و لە جێی نەخۆشخانەکە پرۆژەی بازرگانی دروستدەکات.
بێگومان ڕونە وەک مانگی چواردە کە کۆمپانیاکە سودێکی زۆر لە پرۆژەکەدا بەدەست دێنێ و لە بەرامبەردا کەرتی گشتیی (حوکمەتی) تەندروستی و خەڵکی شار زیانێکی زۆر دەکات و خەڵکی نەدار و کەم داهاتی شار نەخۆشخانەیەکی پڕ خزمەتی حکومەتیی نزیک لە ماڵەکانیان لەدەست دەدەن و بۆ گەیاندنی نەخۆشەکانیان دەبێت تاکسی بگرن و یا بە قەرز و پیتاک بیانبەن بۆ نەخۆشخانە تایبەتیە نزیکەکانی ناوشار. هەمو ئەوانەی دنیایان بینیوە دەزانن کە نەخۆشخانە گەورە و گرنگەکانی شارە گەورەکان لە نزیک ناوەندی شارەوە دروستکراون، باشە خۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی بەنزینخانە نیە لە ترسی ئاگرکەوتنەوە نەفیی بکەیت بۆ قەراخ شار؟
ئەوە ڕاستە کە خانوەکانی نەخۆشخانەکە کۆن بون، ئێ باشە بۆچی لایەنی پەیوەندیدار نوێی ناکاتەوە ؟ بۆچی وەزارەتی تەندروستیی کوردستان هەوڵ نادات لە شوێنی ئەو نەخۆشخانەیە نەخۆشخانەیەکی مۆدێرنی گەورەی وەک (شاری پزیشکی) لە بەغداد دروستبکات؟ باشە ئەی خوێندکارانی کۆلیجی پزیشکی و نێرسینگ و پەیمانگەی تەندروستی چۆن بچن بۆ هەواری شار کە چون و گەڕانەوە نزیکەی سەعاتێکی پێدەچێت؟
دەربارەی ئەم بابەتە لە ساڵی ٢٠٢١ لە سەر داوای من دانیشتنێکم سازکرد لە گەڵ فرکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی شاری سلێمانی ، بۆ هەمان مەبەست بە تایبەتی سەردانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی م کرد و نیگەرانیی خۆمم دەربڕی، بەڵام بەداخەوە نەیانتوانی یا ڕێگریان لێکرا یا نەیان ویست بابەتەکە بە هەند وەربگرن و سەر ئێشە بۆ خۆیان دروستبکەن و دڵسۆزانە کاری لەسەر بکەن و وەڵامی خەڵک بدەنەوە.
لێرەوە داوا لە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی حوکەمەت دەکەم نەهێڵن نەخۆشخانەی فێرکاری لە ژێر هیچ بەهانە و زڕەبەڵگەیەک دا بە هیچ کۆمپانیایەک بفرۆشرێ، هەروەها تکایان لێدەکەم یا نوێی بکەنەوە یا لە شوێنی دا نەخۆشخانەیەکی گەورەی مۆدێرن دروستبکەن.
داوادەکەم لە ڕاگەیاندنەکان و حیزبەکانی دەرەوە و ناوەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی شاری سلێمانی و تەندروستکاران و خەڵک و کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و ئاینی وهونەری و ئەدەبیەکانی شاری سلێمانی و کوردانی دەرەوەی کوردستان کە مژاری تاریک و تەمومژاویی نەخۆشخانەی فێرکاریی سلەیمانی بکەنە بابەتی ڕۆژ و بەدواداچونی بۆ بکەن بۆ دەرخستنی هەمو ڕاستیەکان دەربارەی ئەم نەخۆشخانەیە، وە ئەگەر دەنگۆکە ڕاست بو، بە خەباتێکی مەدەنیی ناتوندوتیژ هەڵیوەشێننەوە و لە جێی ئەو پرۆژە سەرمایەداریە نانیشتمانی و بێبەزەییە نەخۆشخانەیەکی نوێی گەورە دروستبکەن. پێشنیازدەکەم لیژنەیەکی کارا و دڵسۆز لە حیزبەکانی ناوەوە و دەرەوەی دەسەڵاتی کوردی دروستبکرێت بۆ ڕونکردنەوە و چارەسەری کێشەکە.




هێزی بچووک، هێزی گەورە؟… زانا ڕزاق

هێزی بچووک هێزی گەورە ڕەنگە ئەو دوو چەمکە بەشێوەیەکی گشتی زۆر مانا بدات یانی بۆ هەموو بوارەکان دەشێ وێنەیەکی ئەو بوارەت لەو دوو چەمکە بۆ دروست بێت و بێتەوە یادت یان بینینیت، لەهەمان کاتدا بۆ زۆر شت بەکاربێت ،
بەڵام ئێمە لەسەر شتێک دەدوێین لەسەری دەوەستین ڕای خۆمان لەسەری دەڵێین، ئەویش هێزی بچووکی سەربازی هێزی گەورەی سەربازییە؟

یەکەمیان هێزی بچووکی سەربازی واتە ئەو هێزەی هەم لەڕووی ژمارەی سەربازی هەمیش چەک و پێداویستەکانی تری پێی دەناسرێتەوە لەهەمان کاتدا هێزی گەورەی سەربازیش ئەو هێزەیە کە لەڕووی ژمارەی سەربازی و چەک و ئامرەکانی تری پێی دەناسرێتەوە ،
لێرەدا زۆرینەی جاران وا ووتراوە کە هێزی بچووک ناتوانێ ڕووبەڕووی هێزی گەورەی سەربازی ببیتەوە چونکە ئەو مادام هێزێکی زۆرە چەکی زۆرە زۆر شتی تر ئەوا بەسەر هێزی بچووکەکە سەردەکەوێت بەڵام خۆی ئەوە ڕاست نیە، چونکە ئەقڵ و تەکتیکی سەربازی و شارەزا و خوێندنەوە و زۆر شتی تر لەو بوارە دەور دەبینن، بۆ سەرکەوتن یان شکستی هەر یەکەیان لەهەمان کاتدا ئەگەر هێزی بچووک ئەزموونی زۆریشی شەڕدا بەرامبەر هێزە گەورەکە نەبێ لەکاتی شەڕکردن لەگەڵیدا ئەوا زۆر شارەزایی دەبێ ، ئەزموونیش پەیدا دەکات ، ئەگەریش هێزەکە گەورەکە شکستی خوارد ئەوا هێزە بچووکەکەو هێزەکانی تری جیهان لەڕووی دەروونیەوە بەرەو پێش دەچن دۆخی دەروونیان باش دەبێ، لەهەمان کاتدا دۆخی دەروونی هێزە گەورە باش نابێت وورەی سەربازەکانی دادەبەزێت، هەروەها هێزەکانی تری کۆمەڵگاکانیش حیسابی وەک پێشوو بۆ ناکەن لێشی ناترسن بەڵام هێزە بچووکە براوەکە هەم ئەزموونی زۆر لەشەڕەکە پەیدا دەکات هەمیش توانای سەربازانی دەزانێت هەمیش ئاستی سەربازانی لەزۆر شت بەرەو پێش دەڕوات .

لەکۆتاییدا ئەگەر نموونەیەک بهێنینەوە ئەوا شەڕێک باس دەکەین تا ئێستا بەردەوامە کاتێک ڕوس هێرشی کرد سەرەتا دۆخی ئۆکرانیا باش نەبوو بەڵام دواتر ووردە ووردە باشبوو تا وای لێهات شارەزایی شەڕی ڕوسەکان و پلان و تەکتیکەکانی بوون، بێگومانیش لەوە ئەو دوژمنەی ڕوس سودی بە ئۆکرانیا گەیاندووە چونکە ئۆکرانیا دەتوانێ ئەمەی ڕوس بەرامبەری ئەواندا کردی لەشەڕانی تری کە هاتنە پێشی بەکاریبهێنێت بۆ هەموو شتەکانی تریش هەر ئاوا یانی جگە لە تەکتیکەکانی دەتوانێ سود لەو ئامرازانەش ببینێت کە ڕوس دژی ئەوان بەکاریهێناوە بەکاری دەهێنێت .

23 8 2022




پێت دەڵێم: تا دەخولەکیتر، ئەو وتارە دەسڕیتەوە..!… شەماڵ بارەوانی

زەنگی تەلەفۆنەکەم لێدەدات،
تەڵەفۆنەکە هەڵدەگرم.
فەرموو:

ئەو:
کاکە شیمالیت؟

من:
بەڵێ شەماڵم گیانە، فەرموو:
سڵاو باشیت؟

من:
سوپاستدەکەم…

ئەو:
بە توونێکی توند، دەست دەکات بە قسەکردن: بۆچی قسە بە باوکم دەڵێیت؟

من:
لە کوێ؟!

ئەو:
لە پۆستی فەیسبووک.

من:
ببوورە، بەڵام بێ زحمەت دەتوانی به دیاریکرای پێم بڵێیت:کامە پۆست و کامە جوێن؟!

ئەو:
ئەوەی گووتووتە کە باوکم کاتی خۆی عاشقی نەجواکەرەم بووە و نەجوا بوون و هۆشی هەمووی داگیرکرد بووە!

من:
جارێ با بۆت ڕاستکەمەوە، ئەوە پۆست نەبوو، بەڵکوو وتارێکم بوو لە کۆمەڵێک ڕۆژنامە و ماڵپەڕ بڵاو بووەوە.

ئینجا کوا من گووتوومە باوکتە و ناوی باوکت، یان کەسیترم هێناوە لەو وتارە؟
دواتر مەسەلەی عیشقیش بۆ قسە پێ گووتن و جوێنە؟!

ئەو:
پێت دەڵێم دەخوڵەکیتر ئەو پۆستە دەسڕیتەوە(هەڕەشە دەکات).

من:
ببوورە، بەڵام ئەوە پۆست نییە و وتارێک بوو و وەکوو گووتم: لە کۆمەڵێك ڕۆژنامە و ماڵپەڕ بڵاو بووەوەتەوە و تازە بووەتە ئەرشیڤ و هەرگیزیش ناسڕدرێتەوە. ئینجا بۆ بیسڕمەوە؟

ئەو:
چونکوو تۆ ناوی باوکمت هێناوە!

من:کوا و لە کوێ؟ ئینجا تۆ خۆت وتارەکەت بینیوە و خوێندووەتەوە؟

ئەو:
نا، من هەر تاقەتم نییە وتاری تۆ و هیچ شتێك بخوێنمەوە. بەڵام برادەرەکانم گوتیان.
وە تۆ بۆ قەشمەری بە باوکم دەکەیت؟(تۆزەک به بێ ڕێزییەوە دەدوێت و دەنگ هەڵدەبڕێت).

من:
کاکە گیان من هەرگیز قەشمەری بەکەس ناکەم. تۆ پێدەچێت ڕەخنە و جوێن، تەنز و قەشمەریت لێ تێکەڵ بووبێت؟!

دواتر گووتم:من چیرۆکێکم هێناوە و لە قاڵبی تەنزدا نووسیومەتەوە و ئینجا بەراوردم کردووە لە گەڵ چیرۆکیترو بۆ مەبەستێکیتر.

ئینجا نە قەشمەری تیایە و نەیش ناوی کەسم هێناوە و نەیش هیچ.
پاشان تۆ دەتوانیت گەر لەو وتارە ناوی باوکت، یان تۆم هێناوە و خوا نەخواستە قەشمەریم پێکردوون، بڕۆیت سکاڵام لە دژ تۆمارکەیت و بمدەیتە دادگا و داوای مافی خۆت بکەیت؟

یان هەر هیچ نەبێت، من ئەوکات داوای لێبووردنت لێدەکەم.

بەڵام تۆ هەر پێت نەگووتم کوا و لە کوێی وتارەکەیا، ناوی تۆ، یان باوکتم هێناوە وسوکایەتیم پێ کردوون؟

ئەو: برادەر لە کۆمێنت دەڵێن:ئەوە لەگەڵ باوکی تۆیەتی.

من:
جا قوربان بۆ ناچیت یەخەی ئەو برادەرانەت بگریت کە لە کۆمێنت ناوی باوکت دێنن. بۆ دێیت و تێل بۆ من دەکەیت؟ من عیلاقەم چییە؟ تەنها وتارێکم نووسیوە و ناوی کەسیشم نەهێناوە و هیچ شتێکی هەڵە و نایاساییشم نەگوتووە.

ئەو:
ئاخر برادەرەکان دەڵێن: لەگەڵ باوکی تۆیەتی!

من:

جامن گووتوومە: لەگەڵ باوکی تۆمە؟
پاشان دەکرێت نیو سەعاتیتر کوڕی نادری تێڵم بۆ بکات و بڵێت:لەو پیاوە مەبەستت باوکمە؟
نیو سەعاتیتر، کوڕی جادر تێڵ بکات و هەڕەشەم لێ بکات و بڵێت:لەو پیاوەی ناو وتارەکەت، ئیلا و بیلا مەبەستت باوکی منە؟

سەعاتێک دواتر، کوڕی خدری تێلم بۆ بکات و ئەمرم بەسەردا بکات و هەڕەشەم لێ بکات و پێم بڵێت:دەخوڵەکیتر ئەو نووسینەت دەسڕیتەوە، گەرنا دواتر من دەزانم چی دەکەم.

منیش بڵێم:کوا و کەی و لە کوێ من گووتومە لەگەڵ نادری باوکی تۆ، یان جادری باوکی فلان کەس، یاخود خدری باوکی ئەویترمە؟

تۆ پێم بڵێیت:تۆ وات نەوتووە، بەڵام جیران و خەڵکی دەر ودێ و قانچە و برادەرەکانم لە کومێنت دەڵێن: کە تۆ مەبەستت لەم پیاوە ناو مەجهولەی ناو چیرۆکەکەت، لەگەڵ باوکی منتە.
باشه تۆ پێم ناڵێیت: ئەوە چ لۆژیکێکە؟!

ئەو:
من لۆژیک و فەلسەفەو مەلسەفە و زمان و قسەی قۆڕ نازانم.
پێت دەڵێم تۆ قەشمەریت بە باوکم کردووە و ناوی باوکمت هێناوە، دە خولەکیتر و زوو بیسڕەوە(دووبارە هەڕەشە دەکات).

من:
ئەوە دیسان هەڕەشه دەکەیت؟
گوێ بگرە دەنگت ڕیکۆردە. ڕووبەڕووی یاسات دەکەمەوە.
ئینجا با پێت بڵێم: نەک نیو سەعات و دەخولەك و چەندیتر، بگرە و زۆر باش دڵنیابە، دەهەزار ساڵی تر، نە تۆ و نەهیچ کەسێک، ناتوانێت ئەو وتارە بە من بسڕێتەوە و کەس حەدی نییە ڕێ بۆمن دابنێت و بە من بڵێت: ئەوها بنووسە و ئەوە مەنووسه و چی بنووسە و چی مەنووسە و چیش بسڕەوە.

من نووسەر و ڕۆژنامە نووس و ڕەخنەگرم و لەسەر دار و بەردیش دەنووسم و هەرگیز سوکایەتیش ناکەم و چاکیش دەزانم چۆن و چیش دەنووسم.
وە من پێڕەویش لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی دەکەم و قەتیش مۆڕاڵی نووسەری و ئەتەکێتی نووسین پێشێل ناکەم.
ئینجا تۆ دیاره تەنز و قەشمەریت لێ تێکەڵ بووە؟!

ئەو:
پێم گووتی: من فەلسەفە و شت نازانم و ئەو وتاره بسڕەوە(هەڕەشە دیسان!).

من:
گەر نەیسڕمەوە چیدەکەیت؟

ئەو:
خۆم دوایی دەزانم چی دەکەم.

من:
ئەوە هەڕەشه دەکەیت؟ باش بەیانی وەره دادگا.
دەنگیشت ڕیکۆردە.

ئەو:
نانا هەڕەشه ناکەم(ترسێک دەیگرێت)
بەڵام ئێمە خزمین و تۆ بۆ لەسەر باوکم دەنووسیت؟
باوکم لەتەمەنی تۆ نییە و ئەوە بۆتۆ جوان نییه.

من:
بەڵام ئایە دەزانیت فرمان بەسەرداکردن بەو زمانە زبرە و بەو تۆنە گڕە، دوان و قسەکردن لەگەڵ نووسەرێک، لە بۆ سڕینەوەی وتارێکی، کە هیچ شتێکی هەڵە و نایاسی تێدا نەگووتووە، دەچێتە خانەی هەڕەشەوە؟

ئەو:
بەڵام تۆ ناوی باوکمت هێناوە.

من:
کاکە گیان: چەند جار بیڵێم:من لە کوێ ناوی باوکتم هێناوە؟

ئەو:
هەندەک برادەر لە کۆمێنت نووسیتیان کە تۆ لەو پیاوەی ناو چیرۆکی وتارەکەت لەگەڵ باوکی منتە.

من:
من وتارەکەم نووسیوە و لێی بەرپرسم و دەزانم لە میانیدا چیم گووتووە و چۆنم نووسیوە، یان ئەو برادەرانەی کۆمێنتیان کردووە؟
ئینجا دووبارەی دەکەمەوە، کوا لەو وتارە ناوی باوکی بەڕێزتم هێناوە؟!

ئەو:
برادەر دەڵێن: لەگەڵ باوکی تۆیەتی.

من:
کەی من گووتوومە لەگەڵ باوکی تۆمە و ناوی باوکت، یان هیچ کەسێکیکەم هێناوە لە وتارەکە؟ من تەنها گووتوومە:پیاوێک و هیچیتر.

ئەو:
ئێستا پێم بڵێ:تۆ لەگەڵ باوکمی منتە، یان نا؟

من:
تۆ بە چ مافێک، کاتێک من چیرۆکێک بنووسم، دێیت و بەمن دەڵێیت: ئەو پیاوەی ناو چیرۆکەکە، کێت مەبەستە؟!

ئەو:
نا، تەنها دەمەوێ بزانم لەگەڵ باوکی منتە، یان نا؟

من:
ئەوجارە بە زمانێکی تۆزەك توند و تۆنێکی بێ منەتانە،
پێی دەڵێم:

گوێ بگرە، من نەگووتوومە باوکتە، یان باوکمە، یان باوکی فلان کەسە و تۆش ئەو مافەت نییە و حەدیشت نییە بێیت و ئەمرم بەسەردا بکەیت و بەمن بڵێیت: وا بنووسە و چی بنووسه و چی نمەنووسه.

ئەو:
ئەی ئەو پیاوەی ناوت نەهێناوە، لەگەڵ کێتە؟

من:
کاکە من پێم گوتی: ناوی کەسێکی دیاریکراوم نەهێناوە و ئینجا من مادام ناوی کەسێکی دیاریکراوم نەهێناوە،
ئەوە لە ڕووی یاساییەوە هیچ هەڵەیەکم نەکردووە.
تەواو پەیامەکەم گەیشت؟

ئەو:
نەوەڵا.
دەی کەواتا ئەوە کێشەی خۆتە و کێشەی من نییە و من ناتوانم لەوە زیاتر ڕوونکردنەوە بدەم.

ئەو:دەی باکاتت نەگرم زیاتر.

من:کاتێکی خۆش
ئەو:خۆشتر

..
تێبینی:
ئەو تێکستە، دوای ئەوە لەدایک بوو، کە وتارێکم نووسی لەژێر ناونیشانی”لە نێوان نەجوا کەرەم و سەید قوتبدا”و لە ڕۆژنامەی(ڕێگای کوردستان) و هەر یەك لە ماڵپەڕەکانی(وتاری کورد، ڕوانگە و ڕەخنە، دەنگەکان، و قەندیل24) بڵاو بووەوە
و لە سۆشیال میدیا، ئیسلامی و کوردە بە ئیخوانبووەکانی کوردستان و بەشێک موسڵمانە بازاڕی و جوێندەرەکان (ڕێزم بۆ موسڵمانە ئازیزو بەڕێزەکان)، مەبەستم ئەو موسڵمانانەیە کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گووتاری سەلەفیزم و ئیسلامی سیاسی.
دووبارە وەکوو پێشە و مۆڕاڵی هەمیشەییان بێ ئەوەی لە مەغزا و ئامانجی وتارەکە تێبگەن، سەتان سوکایەتی و جوێن و بێ ڕێزیان بۆ حەواڵەکردم.
وە دوای ئەوەش تێلێکم بۆ هات بە ژمارەیەکی نەناسراو، لە لایان کەسێکەوە(خزمێکم) لە دێیەکەمان، دێی (بارەوان)
ئەو دیالۆگەی نێوانمان دروست بوو.
کە هەر دوای ئەوە، ئەو تێکستەی لێ لە دایکبوو.

هەروەها ئەمە( ئەو دیالۆگە)چیرۆكی تیرۆرستە بكوژەكەی شەهیدی وشە(فەرەج فۆدە)مان بیردێنێتەوە، كاتێك دادوەر لە دادگا لێی دەپرسێت، بۆچی فەرەج فۆدەت تیرۆركرد؟
-بكوژ:چونكو كافربوو
-دادوەر: لەمیانی كامە كتێب لە كێبەكانیدا زانیت ئەو كافرە؟
-بكوژ: من هیچ یەكێك لە كتێبەكانیم نەخوێندووەتەوە.
-دادوەر: ئەی چۆن زانیت كافرە!؟
من خوێندەواریم نییە و نازانم بخوێنمەوەو بنووسم!

پێت دەڵێم: تا دەخولەکیتر، ئەو وتارە دەسڕیتەوە..! شەماڵ بارەوانی
زەنگی تەلەفۆنەکەم لێدەدات،
تەڵەفۆنەکە هەڵدەگرم.
فەرموو:

ئەو:
کاکە شیمالیت؟

من:
بەڵێ شەماڵم گیانە، فەرموو:
سڵاو باشیت؟

من:
سوپاستدەکەم…

ئەو:
بە توونێکی توند، دەست دەکات بە قسەکردن: بۆچی قسە بە باوکم دەڵێیت؟

من:
لە کوێ؟!

ئەو:
لە پۆستی فەیسبووک.

من:
ببوورە، بەڵام بێ زحمەت دەتوانی به دیاریکرای پێم بڵێیت:کامە پۆست و کامە جوێن؟!

ئەو:
ئەوەی گووتووتە کە باوکم کاتی خۆی عاشقی نەجواکەرەم بووە و نەجوا بوون و هۆشی هەمووی داگیرکرد بووە!

من:
جارێ با بۆت ڕاستکەمەوە، ئەوە پۆست نەبوو، بەڵکوو وتارێکم بوو لە کۆمەڵێک ڕۆژنامە و ماڵپەڕ بڵاو بووەوە.

ئینجا کوا من گووتوومە باوکتە و ناوی باوکت، یان کەسیترم هێناوە لەو وتارە؟
دواتر مەسەلەی عیشقیش بۆ قسە پێ گووتن و جوێنە؟!

ئەو:
پێت دەڵێم دەخوڵەکیتر ئەو پۆستە دەسڕیتەوە(هەڕەشە دەکات).

من:
ببوورە، بەڵام ئەوە پۆست نییە و وتارێک بوو و وەکوو گووتم: لە کۆمەڵێك ڕۆژنامە و ماڵپەڕ بڵاو بووەوەتەوە و تازە بووەتە ئەرشیڤ و هەرگیزیش ناسڕدرێتەوە. ئینجا بۆ بیسڕمەوە؟

ئەو:
چونکوو تۆ ناوی باوکمت هێناوە!

من:کوا و لە کوێ؟ ئینجا تۆ خۆت وتارەکەت بینیوە و خوێندووەتەوە؟

ئەو:
نا، من هەر تاقەتم نییە وتاری تۆ و هیچ شتێك بخوێنمەوە. بەڵام برادەرەکانم گوتیان.
وە تۆ بۆ قەشمەری بە باوکم دەکەیت؟(تۆزەک به بێ ڕێزییەوە دەدوێت و دەنگ هەڵدەبڕێت).

من:
کاکە گیان من هەرگیز قەشمەری بەکەس ناکەم. تۆ پێدەچێت ڕەخنە و جوێن، تەنز و قەشمەریت لێ تێکەڵ بووبێت؟!

دواتر گووتم:من چیرۆکێکم هێناوە و لە قاڵبی تەنزدا نووسیومەتەوە و ئینجا بەراوردم کردووە لە گەڵ چیرۆکیترو بۆ مەبەستێکیتر.

ئینجا نە قەشمەری تیایە و نەیش ناوی کەسم هێناوە و نەیش هیچ.
پاشان تۆ دەتوانیت گەر لەو وتارە ناوی باوکت، یان تۆم هێناوە و خوا نەخواستە قەشمەریم پێکردوون، بڕۆیت سکاڵام لە دژ تۆمارکەیت و بمدەیتە دادگا و داوای مافی خۆت بکەیت؟

یان هەر هیچ نەبێت، من ئەوکات داوای لێبووردنت لێدەکەم.

بەڵام تۆ هەر پێت نەگووتم کوا و لە کوێی وتارەکەیا، ناوی تۆ، یان باوکتم هێناوە وسوکایەتیم پێ کردوون؟

ئەو: برادەر لە کۆمێنت دەڵێن:ئەوە لەگەڵ باوکی تۆیەتی.

من:
جا قوربان بۆ ناچیت یەخەی ئەو برادەرانەت بگریت کە لە کۆمێنت ناوی باوکت دێنن. بۆ دێیت و تێل بۆ من دەکەیت؟ من عیلاقەم چییە؟ تەنها وتارێکم نووسیوە و ناوی کەسیشم نەهێناوە و هیچ شتێکی هەڵە و نایاساییشم نەگوتووە.

ئەو:
ئاخر برادەرەکان دەڵێن: لەگەڵ باوکی تۆیەتی!

من:

جامن گووتوومە: لەگەڵ باوکی تۆمە؟
پاشان دەکرێت نیو سەعاتیتر کوڕی نادری تێڵم بۆ بکات و بڵێت:لەو پیاوە مەبەستت باوکمە؟
نیو سەعاتیتر، کوڕی جادر تێڵ بکات و هەڕەشەم لێ بکات و بڵێت:لەو پیاوەی ناو وتارەکەت، ئیلا و بیلا مەبەستت باوکی منە؟

سەعاتێک دواتر، کوڕی خدری تێلم بۆ بکات و ئەمرم بەسەردا بکات و هەڕەشەم لێ بکات و پێم بڵێت:دەخوڵەکیتر ئەو نووسینەت دەسڕیتەوە، گەرنا دواتر من دەزانم چی دەکەم.

منیش بڵێم:کوا و کەی و لە کوێ من گووتومە لەگەڵ نادری باوکی تۆ، یان جادری باوکی فلان کەس، یاخود خدری باوکی ئەویترمە؟

تۆ پێم بڵێیت:تۆ وات نەوتووە، بەڵام جیران و خەڵکی دەر ودێ و قانچە و برادەرەکانم لە کومێنت دەڵێن: کە تۆ مەبەستت لەم پیاوە ناو مەجهولەی ناو چیرۆکەکەت، لەگەڵ باوکی منتە.
باشه تۆ پێم ناڵێیت: ئەوە چ لۆژیکێکە؟!

ئەو:
من لۆژیک و فەلسەفەو مەلسەفە و زمان و قسەی قۆڕ نازانم.
پێت دەڵێم تۆ قەشمەریت بە باوکم کردووە و ناوی باوکمت هێناوە، دە خولەکیتر و زوو بیسڕەوە(دووبارە هەڕەشە دەکات).

من:
ئەوە دیسان هەڕەشه دەکەیت؟
گوێ بگرە دەنگت ڕیکۆردە. ڕووبەڕووی یاسات دەکەمەوە.
ئینجا با پێت بڵێم: نەک نیو سەعات و دەخولەك و چەندیتر، بگرە و زۆر باش دڵنیابە، دەهەزار ساڵی تر، نە تۆ و نەهیچ کەسێک، ناتوانێت ئەو وتارە بە من بسڕێتەوە و کەس حەدی نییە ڕێ بۆمن دابنێت و بە من بڵێت: ئەوها بنووسە و ئەوە مەنووسه و چی بنووسە و چی مەنووسە و چیش بسڕەوە.

من نووسەر و ڕۆژنامە نووس و ڕەخنەگرم و لەسەر دار و بەردیش دەنووسم و هەرگیز سوکایەتیش ناکەم و چاکیش دەزانم چۆن و چیش دەنووسم.
وە من پێڕەویش لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی دەکەم و قەتیش مۆڕاڵی نووسەری و ئەتەکێتی نووسین پێشێل ناکەم.
ئینجا تۆ دیاره تەنز و قەشمەریت لێ تێکەڵ بووە؟!

ئەو:
پێم گووتی: من فەلسەفە و شت نازانم و ئەو وتاره بسڕەوە(هەڕەشە دیسان!).

من:
گەر نەیسڕمەوە چیدەکەیت؟

ئەو:
خۆم دوایی دەزانم چی دەکەم.

من:
ئەوە هەڕەشه دەکەیت؟ باش بەیانی وەره دادگا.
دەنگیشت ڕیکۆردە.

ئەو:
نانا هەڕەشه ناکەم(ترسێک دەیگرێت)
بەڵام ئێمە خزمین و تۆ بۆ لەسەر باوکم دەنووسیت؟
باوکم لەتەمەنی تۆ نییە و ئەوە بۆتۆ جوان نییه.

من:
بەڵام ئایە دەزانیت فرمان بەسەرداکردن بەو زمانە زبرە و بەو تۆنە گڕە، دوان و قسەکردن لەگەڵ نووسەرێک، لە بۆ سڕینەوەی وتارێکی، کە هیچ شتێکی هەڵە و نایاسی تێدا نەگووتووە، دەچێتە خانەی هەڕەشەوە؟

ئەو:
بەڵام تۆ ناوی باوکمت هێناوە.

من:
کاکە گیان: چەند جار بیڵێم:من لە کوێ ناوی باوکتم هێناوە؟

ئەو:
هەندەک برادەر لە کۆمێنت نووسیتیان کە تۆ لەو پیاوەی ناو چیرۆکی وتارەکەت لەگەڵ باوکی منتە.

من:
من وتارەکەم نووسیوە و لێی بەرپرسم و دەزانم لە میانیدا چیم گووتووە و چۆنم نووسیوە، یان ئەو برادەرانەی کۆمێنتیان کردووە؟
ئینجا دووبارەی دەکەمەوە، کوا لەو وتارە ناوی باوکی بەڕێزتم هێناوە؟!

ئەو:
برادەر دەڵێن: لەگەڵ باوکی تۆیەتی.

من:
کەی من گووتوومە لەگەڵ باوکی تۆمە و ناوی باوکت، یان هیچ کەسێکیکەم هێناوە لە وتارەکە؟ من تەنها گووتوومە:پیاوێک و هیچیتر.

ئەو:
ئێستا پێم بڵێ:تۆ لەگەڵ باوکمی منتە، یان نا؟

من:
تۆ بە چ مافێک، کاتێک من چیرۆکێک بنووسم، دێیت و بەمن دەڵێیت: ئەو پیاوەی ناو چیرۆکەکە، کێت مەبەستە؟!

ئەو:
نا، تەنها دەمەوێ بزانم لەگەڵ باوکی منتە، یان نا؟

من:
ئەوجارە بە زمانێکی تۆزەك توند و تۆنێکی بێ منەتانە،
پێی دەڵێم:
Shamal Ismael Kareem
گوێ بگرە، من نەگووتوومە باوکتە، یان باوکمە، یان باوکی فلان کەسە و تۆش ئەو مافەت نییە و حەدیشت نییە بێیت و ئەمرم بەسەردا بکەیت و بەمن بڵێیت: وا بنووسە و چی بنووسه و چی مەنووسه.

ئەو:
ئەی ئەو پیاوەی ناوت نەهێناوە، لەگەڵ کێتە؟

من:
کاکە من پێم گوتی: ناوی کەسێکی دیاریکراوم نەهێناوە و ئینجا من مادام ناوی کەسێکی دیاریکراوم نەهێناوە،
ئەوە لە ڕووی یاساییەوە هیچ هەڵەیەکم نەکردووە.
تەواو پەیامەکەم گەیشت؟

ئەو:
نەوەڵا.
دەی کەواتا ئەوە کێشەی خۆتە و کێشەی من نییە و من ناتوانم لەوە زیاتر ڕوونکردنەوە بدەم.

ئەو:
دەی باکاتت نەگرم زیاتر.

من:
کاتێکی خۆش
ئەو:
خۆشتر

..
تێبینی:
ئەو تێکستە، دوای ئەوە لەدایک بوو، کە وتارێکم نووسی لەژێر ناونیشانی”لە نێوان نەجوا کەرەم و سەید قوتبدا”و لە ڕۆژنامەی(ڕێگای کوردستان) و هەر یەك لە ماڵپەڕەکانی(وتاری کورد، ڕوانگە و ڕەخنە، دەنگەکان، دابڕان و قەندیل24) بڵاو بووەوە
و لە سۆشیال میدیا، ئیسلامی و کوردە بە ئیخوانبووەکانی کوردستان و بەشێک موسڵمانە بازاڕی و جوێندەرەکان (ڕێزم بۆ موسڵمانە ئازیزو بەڕێزەکان)، مەبەستم ئەو موسڵمانانەیە کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گووتاری سەلەفیزم و ئیسلامی سیاسی.
دووبارە وەکوو پێشە و مۆڕاڵی هەمیشەییان بێ ئەوەی لە مەغزا و ئامانجی وتارەکە تێبگەن، سەتان سوکایەتی و جوێن و بێ ڕێزیان بۆ حەواڵەکردم.
وە دوای ئەوەش تێلێکم بۆ هات بە ژمارەیەکی نەناسراو، لە لایان کەسێکەوە(خزمێکم) لە دێیەکەمان، دێی (بارەوان)
ئەو دیالۆگەی نێوانمان دروست بوو.
کە هەر دوای ئەوە، ئەو تێکستەی لێ لە دایکبوو.

هەروەها ئەمە( ئەو دیالۆگە)چیرۆكی تیرۆرستە بكوژەكەی شەهیدی وشە(فەرەج فۆدە)مان بیردێنێتەوە، كاتێك دادوەر لە دادگا لێی دەپرسێت، بۆچی فەرەج فۆدەت تیرۆركرد؟
-بكوژ:چونكو كافربوو
-دادوەر: لەمیانی كامە كتێب لە كێبەكانیدا زانیت ئەو كافرە؟
-بكوژ: من هیچ یەكێك لە كتێبەكانیم نەخوێندووەتەوە.
-دادوەر: ئەی چۆن زانیت كافرە!؟
من خوێندەواریم نییە و نازانم بخوێنمەوەو بنووسم!




دیسان تۆ… شیعری / نەوزاد بەندی

کە باران هات پێی ئەڵێم ،

هەرچی کردووە ،

لەگەڵ خۆی بمبا ..

دڵنیام لە ڕێ ، ئەتبینم  ..

کە بەفر هات  پێی ئەڵێم ،

هەرچی کردووە ،

لە حەوشەکەمان خێمەیەک هەڵبا ،

دڵنیام لەوێ ، ئەتبینم ..

تۆ ..

لەناو باران و

بەفر و

درەخت و

شەقامە پاک و

ماکیاجکراوەکانای ..

تۆ ..

لەناو شیعر و

چیرۆک و

فیلم و

دراما هەست بزوێن و

پڕ لە دابڕانەکانای




11ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك, 11ی سه‌پته‌مبه‌ری كوردستان بوو… عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

ئۆپه‌راسیۆنی لێدانی نه‌وتی كه‌ركوك یان فه‌تحی یه‌ك, یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆن بوو ئێرانییه‌كان له‌ ناوخۆی عێراق به‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی ینك ئه‌نجامیاندا، یه‌كه‌م جار بوو ئێرانییه‌كان له‌ گه‌ڵ لایه‌نێكی عێراقی و كوردی له‌ناو خاكی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن, پێشتر فه‌جری دوو له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران ئه‌نجام درابوو, لێ فه‌تحی یه‌ك له‌ قوڵایی 180 كیلۆمه‌ری خاكی عێراق و به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ستیارترین پڕۆژه‌ی ئابووری عێراق كه‌ كۆمپانیای نه‌وت و گازه‌ ئه‌نجامدرا, له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ هێزی هاوكاریكه‌ر كه‌ ی ن ك ه‌, ده‌بێته‌ هێزێكی هێرش كه‌ر له‌ بری ره‌سه‌د و چاوساغی وه‌ك له‌ فه‌جری دوو پارتی-حسك ئه‌نجامیان دا, له‌ فه‌تحی یه‌كه‌وه‌ ئیتر هێنانی پاسدار وه‌ك كاری قۆنته‌راتی بۆ ینك, پدك, حسك, حیزبواڵله‌و بزووتنه‌ه‌ی ئیسلامی لێ دێت, ته‌نانه‌ت مه‌جلس ئه‌علاو ده‌عوه‌ش ده‌چنه‌ ناو ئه‌و قۆنته‌راته‌وه‌ له‌ سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌, كوردستان وه‌ك شاری بێ ساحێبی لێ دێت, به‌ پانی و درێژی كوردستان پاسدار ده‌سوڕێنه‌وه‌, سیخوڕی ده‌كه‌ن, خه‌ڵكه‌ كڕن, تۆڕی جاسوسی دروست ده‌كه‌ن.

بۆ قه‌رارگای ره‌مه‌زان

له‌ دوای ئۆپه‌راسیۆنی فه‌جری دوو به‌ هاوبه‌شی پارتی, گرنگی ئه‌م ته‌رزه‌ جه‌نگه‌ هاوبه‌شانه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی كوردی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ركه‌وت, كه‌ له‌ هێرشه‌كانی به‌ بنبه‌ست گه‌یشتبوو, كه‌مترین زیان زۆرترین ده‌ستكه‌وت, بۆیه‌ بڕیاری كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م ته‌رزه‌ جه‌نگه‌ ده‌ده‌ن.

له‌ رێكه‌وتی3 23-10-198به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رگری ئێرانی ئایه‌تولا خامنه‌ئی ره‌زامه‌ندی درا بۆ دروستكردنی باره‌گایه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سنوور به‌زێنه‌كان, له‌ مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی 1962 یه‌كه‌م فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی بۆ مورته‌زا ره‌زایی ده‌رچوو بۆ دامه‌زراندنی قه‌رارگایه‌ك بۆ مه‌به‌ستی ئاماژه‌ پێدراو, بۆیه‌ به‌ ناوی قه‌رارگای ره‌مه‌زان ناونرا, چونكه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان بڕیاری پێكهێنانی درا, ئه‌م قه‌رارگایه‌ ئه‌ركی رێكخستن و ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش بوو له‌ناو عێراق به‌ هاوبه‌شی لایه‌نه‌ كوردی و عێراقییه‌كان.‌عملیات فتح ۱؛ عملیاتی در عمق خاک عراق‌

نه‌بوونی متمانه‌ به‌ ینك

به‌ وته‌ی پاسداران ئه‌و هێزانه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌ك ده‌یانویست بچنه‌ ناو عێراقه‌وه‌ دوو كێشه‌یان هه‌بوو: یه‌كێكیان متمانه‌یان به‌ پێشمه‌رگه‌ی ی ن ك نه‌بوو, چونكه‌ یه‌كێتی بۆ ئێرانییه‌كان به‌و كه‌سانه‌ ناسرا بوون كه‌ له‌ هه‌ر ساتێكدا به‌ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆن, به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن، پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌دامدا ئاشت بوونه‌ته‌وه‌و رێك كه‌وتوونه‌, وه‌ چه‌ند جارێك له‌ دژی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ڕیان كردبوو.
به‌ڵام ئێستا ی ن ك نوێنه‌ریان ناردووه‌ بۆ ئێران, ئاماده‌یی خۆیان بۆ یاوه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ دژی ڕژێمی به‌عس ڕاگه‌یاندبوو بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش, به‌هه‌مان رێگای پارتیدا رۆیشتن.
مجله امتداد ێ‌بان 1387، شماره 34
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات
كه‌واته‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌ك پێشنیاری ی ن ك بووه‌, كه‌ركووكی له‌ سه‌ر سینییه‌ك زێڕین پێشكه‌ش كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌, ماوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی گریمانه‌ بزانین كێ ئه‌ندازیاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بووه‌ سه‌ره‌تا؟, وه‌ كێ بووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ به‌ ئێرانییه‌كان؟.

ینك چۆن چیرۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌؟

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر خواستی ی ن ك بۆ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تكراوه‌ته‌وه‌, ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی گفتوگۆش نه‌بوونه‌ له‌ گه‌ڵ ینك, به‌ڵام چاوی ئێرانییه‌كان له‌ سه‌ر فه‌تحی یه‌ك وا ده‌كات, خۆیان عه‌وداڵی په‌یوه‌ندی بن”نه‌وشیروان به‌ بیری هێنایه‌وه‌ ” كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌ڵگیرساو ئێمه‌ وه‌فدێكمان نارد بۆ لای ئێوه‌ قبوڵتان نه‌كرد” – ل149-مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن – ئاماده‌كردنی سه‌لاح ره‌شید-چاپی یه‌كه‌م 2017 چاپخانه‌ی كارۆ.
فه‌ره‌یدون عه‌بدالقادر یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌وكاتی خه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوكات نزیك له‌ ئێران, ئاوا چیرۆكی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئێرانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌” تا رۆژێكیان لێپرسراوێكی ئێرانی به‌ ناوی مسته‌وفی له‌ گه‌ڵ سلێمانی قه‌ساب هاتن و گفتوگۆی راسته‌وخۆو جدییان له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی كرد, مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان به‌ راستگۆیی و به‌ رۆشنی قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد و ترسی ئه‌وه‌یان لا ره‌وانه‌وه‌, كه‌ گه‌رم بوونی په‌یوه‌ندی ئێران له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی, وا له‌ یه‌كێتی ناكات, كه‌ وه‌ك تاكتیك و كارتێكی گوشار بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراق به‌كاری بهێنێ! ( سلێمان قه‌ساب و خاڵه‌ حاجی) , هه‌ردوو له‌ حسك رۆڵی باشیان هه‌بوو له‌ هاندانی ئه‌و لێپرسراوانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران, بۆ به‌رده‌وام بوونی سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای یه‌كێتی! هاوكات قه‌ناعه‌ته‌كانی (نه‌وشیروان) یش, بۆ سوود وه‌رگرتنی ته‌واو له‌ شه‌ڕی (ئێران-عێراق), له‌ دژی صدام و رژێمه‌كه‌ی, ده‌وری هه‌بوو له‌ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ زیاتر په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ئێران! “.ل 529-530 هه‌ڵۆ سوره‌كانی قه‌ندیل فه‌ره‌یدون عه‌بدوالقادر چاپی دووه‌م 2020”.
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:” له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند كه‌س له‌ به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی: له‌ سه‌ره‌تادا دلێری سه‌ید مه‌جید و دوای ئه‌و د.فوئاد مه‌عسوم ، ئازاد هه‌ورامی، جه‌بار فه‌رمان، دارای شێح جه‌لالی حه‌فید، ڕه‌فعه‌ت عه‌بدالڕه‌حمان، عه‌لی بچكۆڵ، شێردڵ حه‌وێزی، جه‌لال عه‌بدوالقادر به‌ كۆمه‌ڵ و به‌جیا سه‌ردانی ئێرانیان كرد له‌سه‌رده‌شت، ورمێ،كرماشان له‌ گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستی ئێرانی له‌ ئیتڵاعات و سوپای پاسداران دانیشتن – خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق1984-1988 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین چاپی دووه‌م 1999-ل”103.
“له‌ ناو ئه‌واندا دو سه‌ردان گرنگییان هه‌بو، كاریان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و یه‌كێتی كرد یه‌كه‌میان، سلێمان قه‌ساب، كه‌ یه‌كێ له‌ كادره‌كانی حسك بو، یه‌كێ له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئیتڵاعاتی له‌ گه‌ڵ خۆی هێنا.هه‌م گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ كرا؟و هه‌م خۆیشی حه‌زی كرد گه‌شتێكی خێرابه‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دا بكا. له‌ یه‌كێ له‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌ نێوان ئه‌م و هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی م س كرا، ئه‌م نوێنه‌ره‌ قسه‌یه‌كی كردو وتی:((ئێوه‌ تازه‌ گفتوگۆتان؟له‌گه‌ڵ عێراق بڕیوه‌، زه‌مان چیه‌ ئه‌م پێوه‌ندیه‌ی له‌ گه‌ڵ ئێرانی دروسه‌ی په‌كه‌ن، به‌كاری ناهێنن بۆ؟ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستتان به‌هێز بكا له‌ گفتوگۆی داهوتان دا له‌گه‌ڵ عێراق؟))ل104.
“دوای ئه‌میش وه‌فدێكی كه‌سی هات، تێكه‌ڵاو بو له‌ نوێنه‌ری چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگای جیا جیای ئێرانی. وه‌كو دوای ده‌ركه‌وت سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌یان، سه‌رۆكی ده‌زگای ئیتڵاعاتی سوپا بو. خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق1984-1988 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین چاپی دووه‌م 1999- ل 105.

بیرۆكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌ك

سه‌باره‌ت به‌ بیرۆكه‌ی لێدانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك فه‌ره‌یدون عه‌بدوالقادر ده‌ڵێت: “نه‌وشیروان, نه‌خشه‌ی په‌لاماردانی بیره‌ نه‌وته‌كان له‌ مێشكی دا بوو, ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین دان رۆكردن و چه‌شه‌ كردن بوو بۆ لێپرسراوه‌ ئێرانییه‌كان, به‌ تایبه‌تی ئه‌و شانده‌ی ئێران, كه‌ سه‌ردار وه‌حیدی له‌ گه‌ڵیان هاتبوو!” وه‌حیدی ماوه‌یه‌ك لێپرسراوی ئیتڵاعاتی سوپاو ماوه‌یه‌كیش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پیاده‌رۆی سوپای پاسدارانی ئێران بوو”.ل 529-530 هه‌ڵۆ سوره‌كانی قه‌ندیل فه‌ره‌یدون عه‌بدوالقادر چاپی دووه‌م 2020″.
سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت:”یه‌كێ له‌و كارانه‌ی كه‌ ئێرانیه‌كان به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ بو بكرێ لێدانی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی كه‌ركوك بو. له‌ نزیك كه‌ركوك به‌ ته‌نیا هێزی یه‌كێتی لێ بو. هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌یانتوانی بگه‌نه‌ ناو بیره‌كانی نه‌وت و ، بگه‌نه‌ نزیك دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی”.
“ئێمه‌ خۆمان چه‌ند ساڵێ بو بیرمان له‌ لێدان و تێكدانی كردبووه‌و زانیاری زۆرمان له‌سه‌ر كۆكردبوه‌وه‌، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی له‌ توانای ئێمه‌دا نه‌بو، به‌ تایبه‌ت چه‌ك و تفاقی جه‌نگیی ئێمه‌ زۆر ساده‌و دواكه‌وتو بو بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و بابه‌ته‌، به‌ كه‌ڵك و كاریگه‌ر نه‌بو. خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق1984-1988 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین چاپی دووه‌م 1999-ل106”.
“سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌به‌ر گرنگی كاره‌كه‌، دانان و جێبه‌جێكردنی پلانی هه‌موو چالاكیه‌كه‌یان به‌ من سپاردو، من ڕۆژانه‌ ئه‌بو خه‌رێكی ورده‌كاری پلانه‌كه‌ بم. ئێرانیه‌كان ئه‌م كاره‌یان به‌لاوه‌ زۆر گرنگ بو، ته‌نانه‌ت به‌ مه‌رجی جدی بونی یه‌كێتی له‌ شه‌ڕی عێراق و ، هاوكاری پاشه‌ڕۆژیان دانابو. خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق1984-1988 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین چاپی دووه‌م 1999 ل 107”.

نرخ بۆ سه‌ری پاسداره‌كان دیاریكرابوو

ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن ویستمان بچین له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هاوشان شه‌ڕ بكه‌ین كه‌ له‌ دژی ئێمه‌ پێشتر شه‌ڕی كردبوو, ئه‌وه‌ حاڵه‌تێكی ده‌روونی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌ویست. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ بوو؛ بۆیه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و برایانه‌ی كه‌ ده‌چوونه‌ ناو خاكی عێراق متمانه‌یان پێیان بكردایه‌ و بچنه‌ قووڵایی خاكی عێراق و ئۆپه‌راسیۆنێكی وا گه‌وره‌یان له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامدابا, بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ له‌ ناوخۆی عێراقدا مانه‌وه‌ .
ئه‌وكات نه‌مانزانی كه‌ عێراق له‌و رۆژه‌دا به‌خشینێكی بۆ سه‌ری هه‌موو ئێرانییه‌كی سه‌ر به‌ رژێمی ئێران دانابوو. ئه‌و كات دوو سه‌د هه‌زار دیناری بۆ سه‌ری هه‌ر ئێرانییه‌ك دانابوو، هه‌ر دینارێك یه‌كسان بوو به‌ ٦٨ تومان!.
مجله امتداد ێ‌بان 1387، شماره 34
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات

گواستنه‌وه‌ی پێداویستی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی دوو

گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ له‌ سه‌ر سنووری ئێرانه‌وه‌ بۆ كه‌ركووك, یه‌كێكه‌ له‌ لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌, له‌مه‌شدا له‌ قه‌باره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاتوو جیاوازی ئامار هه‌یه‌, وه‌لێ به‌ هه‌مووه‌وه‌ ده‌توانرێت زیانیاری نزیك به‌ ده‌ست بهێنرێت.
” له‌ ماوه‌ی ده‌ شه‌ودا زیاتر له‌ 3 هه‌زار بار له‌ سه‌ر سنووری ئێرانه‌وه‌, له‌ باره‌گایه‌كی پاسداران له‌ نێوان بانه‌و سه‌رده‌شت, به‌ ده‌روازه‌ی سه‌فره‌و زه‌نوون ی نزیك ماوه‌ت هاتنه‌ ناو عێراقه‌وه‌، له‌ چه‌كی قورس هاوه‌نی 120 ملم و كاتیۆشا و چه‌كی مام ناوه‌ندی و سوك و ته‌قه‌مه‌نی, 3000 گوله‌ی هاوه‌ن و هه‌زاران رۆكێتی كاتیۆشاو ژماره‌یه‌كی زۆر رۆكێتی ئاڕ پی جی و گوله‌ی دۆشكاو تفه‌نگ و خۆراك و پێداویستی پزیشكی, هه‌ر شه‌وێك ٣٠٠ باری هێستر پێداویستیه‌كانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌یان له‌و ڕێگایه‌وه‌ ده‌برده‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌”.

مجله امتداد ێ‌بان 1387، شماره 34
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات

” 150 تۆن کەرەستەی سەربازی و 300 ئۆپەراتۆری سوپای پاسداران لە ئێرانەوە لە پشت هێڵەکانی دوژمنەوە گواسترانەوە بۆ کەرکوک, لە ئۆپەراسیۆنێکی شاراوەدا کە ماوەی 40 ڕۆژ بەردەوام بوو. كه‌ره‌سته‌كان بەم شێوەیە بوون: 1500 كڵاشینكۆف, 40 بی كه‌ی سی , 15 دۆشكه‌, 60 ئاڕ پی جی , 3هاوه‌نی 120 ملم , 2 هاوه‌نی 81 ملم, 1500 گوله‌ی هاوه‌نی 120 ملم, 1000 گوله‌ی هاوه‌نی 81 ملم, 500 گوله‌ی هاوه‌نی 60 ملم, 7354 رۆكێتی ئار پی جی, 500 گوله‌ی تفه‌نگی 60 ملم, 2000 گوله‌ی تفه‌نگی 107 ملم, 21500 گوله‌ی كڵاشینكۆف, 10000 گوله‌ی بی كه‌ی سی, 12000 گوله‌ی دۆشكه‌.
https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Fath_1
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م باره‌وه‌ ده‌نوسێت: گوێزانه‌وه‌ی تفاقی جه‌نگی ئه‌و تفاقه‌ی بۆ ئه‌م كاره‌ پێویست بو له‌ :10هاوه‌نی 120ملم، 4كاتێۆشا، 45ته‌ن گولله‌ی هاوه‌ن و كاتیۆشا، چه‌ند دانه‌یه‌ك سامی 7ی دژی فڕۆكه‌، چه‌ند دانه‌یه‌ك ساروخی دژ تانك و، هه‌ندێ فیشه‌كی كڵاشینكۆف. ئه‌مانه‌ پێشتر ، به‌ سه‌رپه‌رشتی جه‌بار فه‌رمان له‌ زه‌رده‌كانیه‌وه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ كۆڵی ئێسترگوێزرابونه‌وه‌ بۆ دۆڵی جافه‌تی. گوێزانه‌وه‌ی كارێكی یه‌كجار دژوارو سه‌خت بو. ئه‌بو جارێك له‌ زه‌رده‌كانی بار بكرێ و له‌سه‌ر چه‌می كه‌ڵوێ دابگیرێ و به‌ گوریس له‌ ڕوبار بپه‌ڕێته‌وه‌، جارێكی تریش له‌ ئێستر بار بكرێ تا ئه‌گه‌یشته‌ یه‌كێ له‌ عه‌ماره‌كانی دۆڵی جافه‌تی و له‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی گوێزه‌ڵه‌و یاخسه‌مه‌ر و هه‌ڵه‌دن ئه‌شاردرانه‌وه‌. خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق1984-1988 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین چاپی دووه‌م 1999-ل 108-109

دووجار گومان له‌ ئه‌نجامدانی چالاكی

پێش ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ چه‌ند رۆژێك, نه‌وشیروان مسته‌فا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ینك دوو دڵ ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌, به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی هه‌بووه‌ له‌وه‌ی هه‌واڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دزه‌ی كردبێت بۆ حكومه‌تی عێراقی, داوا ده‌كات ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌لته‌رناتیف جێبه‌جێ بكه‌ن له‌ دوكان” ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرابایا له‌ لێدانی سه‌دی دوكان, كاره‌سات بوو بۆ كورد, هه‌رچه‌نده‌ له‌ فه‌تحی دوودا ئه‌نجامیان دا به‌لام نه‌یانتوانی سه‌ده‌كه‌ بڕوخێنن, ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان بلاویان كرده‌وه‌ زۆر درۆ بوو”, وه‌لێ فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زان له‌ كرماشان مكوڕ ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی 1 و لێدانی نه‌وتی كه‌ركوك, ئه‌وان ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌ گرنگ و پارویه‌كی چه‌ور ده‌زانن, رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ رێكه‌وتی 5-10-1986 له‌ رێگای نوێنه‌رایه‌تی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه‌ له‌ گوندی یاخسه‌مه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ ده‌ستی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا: ((مگمئن باشید دشمن متوجه نشده است. شما به خدا اعتماد کنید تردید به خود راه ندهید. بدون فوت وقت و با سرعت و دقت و قاگعیت بر تمامی اهداف حمله ببرید و قلب امام و امت و روح شهدا را شاد کنید. همه منتڤرند. مبادا که در اراده خلل ناپژیر شما که متکی به اراده‌ی خداست، سستی پیش ێ‌ید.)).

فتح یک؛ عملیات چریکی سپاه در کرکوک در سال ۶۵

هه‌موو شتێك بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ئاماده‌كرابوو, كاتێك شه‌وی 10-10-1986 هه‌واڵێك له‌ لایه‌ن ی ن ك ه‌وه‌ ده‌درێت به‌ ئێرانییه‌كان كه‌ دوژمن سه‌ر به‌رزاییه‌كانی گرتووه‌و هێزی زیاتری كۆكردۆته‌وه‌, له‌و جیگایه‌ی بڕیار وابوو چه‌كه‌كانی لێ دامه‌زرێنن, به‌لام ئێرانییه‌كان پێداگرییان كردبوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌, ئێرانییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن كورده‌كان ترسابوون.
پێی ده‌چێت ی ن ك له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆیان ده‌ست پێَشخه‌ریان كردبوو بۆ ئه‌م چالاكییه‌, كه‌چی له‌ دوو هه‌فته‌ی پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ساردییان نواندووه‌ بۆ ئه‌نجام نه‌دانی, وه‌لێ ئێرانییه‌كان مكوڕ بوونه‌.
مجله امتداد ێ‌بان 1387، شماره 34
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات

ناڕه‌زایه‌تی له‌ناو ینك؟

فه‌ره‌یدون عه‌بدالقاددر له‌ یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێت: كه‌ باسی لێدانی بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركوك كه‌وته‌ ناو گفتوگۆكانه‌وه‌, رۆژێكیان له‌ ماڵی خۆمان له‌ كانی مستفای چۆخماخ كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی كرا بۆ باس له‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێرانداو مه‌سه‌له‌ی لێدانی بره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك! زۆر لایه‌ن و ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیییه‌ له‌ روی سلبی و ئیجابییه‌وه‌ خرایه‌ روو, مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر كرا! كاك كۆسره‌ت , ناڕازی بوو, پێ باش نه‌بوو, چونكه‌ پێی وابوو ئه‌وه‌ كێشمان ده‌كات بۆ باریكه‌ رێی پێچاو پێچی وا, كه‌ ناتوانین بزانین كاردانه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن, چۆن چه‌ند ده‌بێت و به‌ كوێ ده‌گات! مشت و مڕه‌كان گه‌رم و توند بوون, كۆسره‌ت زویر بوو چوه‌ ده‌ره‌وه‌, ناچار شوێنی كه‌وتم و به‌ زۆر رازیم كرد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو كۆبونه‌وه‌كه‌! – ل 530 هه‌ڵۆ سوره‌كانی قه‌ندیل فه‌ره‌یدون عه‌بدوالقادر چاپی دووه‌م 2020.
ئه‌وكات كۆسره‌ت ره‌سول كه‌سێكی به‌هێز بوو له‌ناو ینك و قسه‌كانی جێكه‌وته‌ بوون, پێی ده‌چێت ناڕه‌زایه‌تی توند له‌ناو ینك دژ به‌م چالاكییه‌ هه‌بووبێت, پێشبینییه‌كه‌شیان راست ده‌رچوو, هه‌رچه‌نده‌ دواتر 4 تیپی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی هژمۆنیای كۆسره‌ت به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد”93,85,86,87″, وه‌ خۆشی سه‌رپه‌رشتی فه‌تحی چواری كرد.
ته‌نانه‌ت له‌ ئاستی خواره‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ هه‌بوو, وه‌لێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ ئاستی هه‌ڵوێستی به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌, رێباز ئاوا باسی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌كات” سه‌یرێكی كاك م كرد ووتم به‌ ڕاستیته‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ده‌ین…ووتی بۆ، هه‌مووی ده‌سووتێنین عێراق به‌ تێپه‌ڕی ناتوانێ ئه‌و خه‌ساره‌ته‌ پڕ بكاته‌وه‌….؟ دیسان پێم ووت ئه‌دی میلله‌تی خۆمان، باشه‌ ئه‌و گوندانه‌، باشه‌ خه‌ڵكه‌كه‌، حكومه‌ت دڕنده‌یه‌ هه‌رچی له‌ ده‌ستی بێت ده‌یكات….ووتی تۆ هه‌ر دژی ئێرانی ئه‌گینا ئه‌وه‌ كارێكی زۆر كرنگه‌…..ووتم ڕاسته‌ كارێكی زۆر گرنگه‌ به‌ڵام قوڕمساغانه‌ نازانن تۆپ به‌كار بهێنن، هه‌ر عه‌یب دارمان ده‌كه‌ن و ته‌نها میلله‌ته‌كه‌مان باری خراپی به‌سه‌ر دێ….ووتی باشه‌ كاكه‌ واز له‌و قسه‌ هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه‌ بێنه‌ بڕۆوه‌ لای ده‌شتی هه‌ولێر به‌ڵام لای كه‌س باسی نه‌كه‌ی چونكه‌ كه‌س نازانێ – قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند به‌شی دووه‌م نووسینی ڕێباز چاپی دووه‌م 2008چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند- ل 382″.
به‌لام ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ نه‌چووه‌نه‌ باری جێبه‌جێكردنه‌وه‌, ناڕازییان له‌ بواری پراتیكدا بوونه‌ باسكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و گوێیان له‌ ماڵوێرانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرت.

فه‌تحه‌كان؟

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌تح, 10 ئۆپه‌راسیۆنی زنجیریه‌یی بوو به‌ هاوبه‌شی سوپای پاسداران له‌ گه‌ڵ ینك, پدك, حیزبوڵا, ده‌عوه‌, مه‌جلس ئه‌علا ئه‌نجامدران” بۆ حسك یه‌كلا نه‌بوومه‌ته‌وه‌, چونكه‌ زۆربه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سایده‌ ئێرانییه‌كان دیارییان نه‌كردووه‌ به‌ هاوكاری كام لایه‌نی كوردی ئه‌نجامیان داوه‌”, ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ له‌ رێكه‌وتی 11-10-1986 له‌ شاری كه‌ركوك به‌ فه‌تحی 1 ده‌ستی پێكرد, به‌ لێدانی نه‌وته‌كه‌ی شاری كه‌ركووك, به‌ ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی 10 له‌ رێكه‌وتی 4-9-1987 له‌ ناوچه‌ی سیده‌كان كۆتایی هات , به‌ زنجیره‌ی فه‌تحه‌كان له‌ گه‌ڵ ینك ده‌ستپێكرا, له‌ گه‌ڵ حیزبوڵا و مه‌جلس ئه‌علا كۆتایی پێهات, كۆی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌تح 328 رۆژ به‌رده‌وام بووه‌.
فه‌تحی دوو له‌ ناوچه‌ی دوكان, به‌ناو وێرانكردنی دامه‌زراوه‌كانی سه‌دی دوكان له‌ رێكه‌وتی 25-11-1986 له‌ لایه‌ن ینك و ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.
ئۆپه‌راسیۆمی فه‌تحی سێ له‌ رێكه‌وتی 30-10-1986 ئه‌نجامدرا, له‌ 300 كیلۆمه‌تری خاكی عێراق له‌ ناوچه‌ی زاخۆ, په‌لاماری باره‌گای له‌شكری 38 و گه‌راجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی زاخۆ, به‌ هاوكاری پارتی ئه‌نجامدرا.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی چوار له‌ رێكه‌وتی 11-2-1987 ئه‌نجامدرا له‌ ناوچه‌ی ره‌واندز- دیانا, له‌ قولایی 70 كیلۆمه‌تری عێراق, ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بریتی بوو له‌ په‌لاماردانی باره‌گاكانی سوپای عێراق له‌ خه‌لیفان, ره‌واندز و سدیق, ناوه‌ندی پۆلیس و كاره‌بای ره‌واندز و مایكرۆییه‌كه‌ی چیای كۆڕه‌ك.
رێباز ئاوا باسی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌كات”بڕیاردرا شه‌وی ده‌ له‌سه‌ر یانزه‌ی شوباتی 1987چالاكی گرتنی چیای كۆڕه‌ك و فه‌وجی ئاكۆیان و ڕه‌بیه‌كانی ده‌وروبه‌ر ئه‌نجام بدرێ به‌یانی هه‌موو كه‌سێك وای پێشبینی ده‌كرد كه‌ دوا بخرێ له‌ به‌ر به‌فرو باران.
ئێرانییه‌كان پێیان داگرت بیرم كرده‌و ووتم خۆتان ماندوو مه‌كه‌ن ئه‌وان نیازیان نییه‌ هیچ بكه‌ن ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران چالاكییه‌ك بكه‌ن. چه‌ند تۆپێكیان له‌ كوڕه‌ك گرت به‌ڵام هیچی شوێنی خۆی نه‌پێكا. ل398.قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند به‌شی دووه‌م نووسینی ڕێباز چاپی دووه‌م 2008چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند.” كه‌چی مام غه‌فور له‌ یاداشته‌كانیدا له‌ ل 258 بۆ 260 وا باسی ئه‌م چالاكییه‌ ده‌كات ئێرانی تێدا نه‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنێك نه‌بێت له‌ یادی شۆڕشی به‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێران, هاوكات به‌شداری فه‌تحی یه‌كیشی كردووه‌ له‌ كرداردا, وه‌لێ له‌ یاداشته‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێ نه‌داوه‌؟, له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌وه‌ته‌ی هه‌م پێشمه‌رگه‌م ئاماژه‌ی پێ نه‌داوه‌”.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی پێنج له‌ رێكه‌وتی 14-4-1987 ئه‌نجامدرا, له‌ ناوچه‌ی چوارتا و ماوه‌ت, هاوكات له‌ گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لای10 ئه‌نجامدرا.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی شه‌ش له‌ رێكه‌وتی 17-6-1987 ئه‌نجامدرا, پارتی و حیزبواڵله‌ و حیزبی ده‌عوه‌, له‌ ناوچه‌ی میرگه‌سور -دیانا ئه‌نجامیان داق.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی حه‌وت له‌ رێكه‌وتی 28-6-1987 ئه‌نجامدرا, به‌ دروشمی یا فاتیمه‌ زه‌هرا له‌ ناوچه‌ی سه‌ید سادق و شانه‌ده‌ری و هه‌ڵه‌بجه‌ و كانی پانكه‌, شاری سه‌ید سادق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر, پارتی و ئێران پێكه‌وه‌ ئه‌نجامیان دا.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی هه‌شت له‌ رێكه‌وتی 19-7-1987 ئه‌نجامدرا, له‌ ناوچه‌ی ئه‌تروشی شاری دهۆك, به‌ به‌شداری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی نۆ له‌ رێكه‌وتی 31-7-1987ئه‌نجامدرا, له‌ ناوچه‌ی سه‌ید سادق هه‌ڵه‌بجه‌ خورماڵ, به‌ دروشمی یا ره‌سواڵله‌, بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام بوو.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی ده‌ له‌ رێكه‌وتی 4-9- 1987 ئه‌نجامدرا, له‌ ناوچه‌ی سیده‌كان به‌ڕێوه‌ چوو, به‌ دروشمی یا ئه‌با عه‌بدولا حوسێن, حیزبواڵله‌ و مه‌جلس ئه‌علا هاوكاری ئێران بوون.

فه‌تحی یه‌ك گه‌وره‌ترین كاری هاوبه‌ش

ئێرانیه‌كان پێیان وایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌ك گه‌وره‌ترین سه‌كۆی هاوكاری نێوان قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌نجامدرا له‌ رێكه‌وتی 11-10-1987, ته‌نانه‌ت له‌ گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌كان, وه‌ كاریگه‌رترینی ناو فه‌تحه‌كانیش بوو.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌, دوو یه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئیسلامی دزه‌یان كرده‌ باكوور و باشووری كه‌ركوك و به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
https://www.isna.ir/news/97072011106/%D9%85%D8%B1%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%A8%D8%B1-%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D8%AA%D8%AD-%DB%B1
ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ سوپای پاسداران ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ڵ گروپه‌ نه‌یاره‌كانی به‌عس له‌ كوردستانی عێراق هاوكاری كردبوو بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌ له‌ باكووری عێراق. پێش ئه‌مه‌ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تح ١ به‌ گرنگترین هاوكاری نێوان هه‌ردوولا هه‌ژمار بكرێت.
http://www.aviny.com/occasion/enghelab_jang/defaemoghaddas/93/amaliat/zamini/fath-1/fath.aspx
رێكه‌وتنی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دژبه‌ری ڕژێمی به‌عس، وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئایه‌توڵڵا حه‌كیم و… . .، بووه‌ هۆی زیادبوونی چالاكی هه‌واڵگری قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان له‌ كوردستانی عێراق و داڕشتنی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تح و هاوبه‌شی دیكه‌. ئه‌م هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌ زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی تاكتیكی له‌ قووڵایی خاكی عێراق دانا، له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ سوپای عێراق به‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌زانی، تا ٢٠٠ كیلۆمه‌تر له‌ قووڵایی خاكی عێراق.
له‌ كۆتاییدا باره‌گای ناوه‌ندی خاته‌م ئه‌لئه‌نبیا به‌رپرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سنوور به‌زاندن له‌ لایه‌ن قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه‌” واتا هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ لایه‌ن قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی كراون” به‌ دوو مه‌رج, یه‌كه‌م: ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ له‌ شێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحدا ئه‌نجام بدرێن, دووه‌م: لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن كه‌ چه‌كدارانی ئێرانی تێدا ئاماده‌ ده‌بن.عملیات فتح ۱؛ عملیاتی در عمق خاک عراق
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی نه‌خشه‌كان ده‌ڵێت”پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عه‌سكه‌ری و له‌سه‌ر ئه‌رزی چالاكیه‌كه‌ و پاش گفتوگۆی زۆر دورو درێژی به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و ئێران، ئێرانیه‌كان پلانه‌كه‌یان به‌وه‌ ساخ كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند هاوه‌نێكی12ملم و چه‌ند كاتێۆشایه‌ك ببرێته‌ نزیك مه‌یدانی ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه‌و به‌و ئاگر باران بكرێ وتێك بدرێ. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو – ل 108″.
رێباز ئاوا باسی چۆنیه‌تی نه‌خشه‌ داڕشتنی چالاكییه‌كه‌ ده‌كات”له‌ سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتی 1986به‌ بروسكه‌ ئاگادار ی من و كاك سه‌فینیان كرد بچین بۆ سنووری تیپی 21ی كه‌ركوك بۆ ناوچه‌ی شێح بزێنی دیار بوو كاك سه‌فین نه‌هات، من به‌ به‌ ته‌نیا په‌ڕیمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌یاره‌یه‌كی تیپی 21ی كه‌ركوك چوینه‌ لای كاك كۆسره‌ت و كاك عه‌لی بچكۆل كه‌ سه‌یرم كرد شه‌ش پاسداریش له‌وێ بوون پاش نان خواردن كاك كۆسره‌ت به‌ درێژی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم. له‌گه‌ڵ پاسداره‌كان به‌ڕێكه‌وتین ئێواره‌ له‌ گوندی بیناتی نانمان خوارد دره‌نگی شه‌و له‌ چیای كانی دومبه‌ڵان ئاودیو بووین چوینه‌ نزیك كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك به‌ جیهازێكی مۆدێرن وێنه‌یان گرت، زۆر شوێنێكی خه‌ته‌ر بوو هیچ ڕه‌بییه‌كی دوژمن 30مه‌تر نێوانیان زیاتر نه‌بوو شه‌وێ دره‌نگ له‌ كه‌ڵوڕ له‌ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌ نان و ماستاومان خوارد به‌یانی هاتینه‌وه‌ شێح بزێنی كه‌ بۆم ساغ بۆوه‌ ئه‌وه‌ نه‌خشه‌ی لێدانی كه‌ركوكه‌ له‌ گه‌ڵ برایه‌كی هاوسه‌نگه‌رو خۆشه‌ویستم ئه‌م قسانه‌م كرد. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل382.

قازانجی كۆماری ئیسلامی ئێران

ئێرانییه‌كان پێیان وایه‌و فه‌تحی یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین شه‌ڕی پارتیزانی بوو له‌ جیهاندا, هاوكات سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ بوو به‌ بێ زیان, له‌و كاره‌ سه‌ربازییه‌ كه‌ هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه‌ له‌ راستیدا زیانه‌كان وا نه‌بوون, ته‌نها 3 بریندار هه‌بوو له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ و به‌لام پێشمه‌رگه‌ به‌شداربووه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئێرانییه‌كان ته‌نها چه‌ند كه‌سێكیان به‌ ماتۆڕه‌وه‌ به‌شداریان كردووه‌, هه‌لاو هات و هاواره‌كه‌یان هه‌موو درۆ بووه‌و ته‌نها بۆ ماڵوێرانی كورد بوو.
دوای گرتنی فاو له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌, عێراق له‌ داموده‌زگا نه‌وتییه‌كانی ئێرانیدا, وه‌ك ستراتیجیه‌تی نوێ له‌ جه‌نگدا. لێدانی نه‌وتی كه‌ركوك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌, ئێران ده‌یه‌ویست لانی كه‌م عێراق دوو سوپا بهێنێته‌وه‌ بۆ كوردستان, واتا ئێرانییه‌كان به‌م چالاكییه‌ به‌ به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌یان ده‌كوشت, له‌ لایه‌كه‌وه‌ لێدانی شاده‌ماری ئابووری عێراق, وه‌ هاتنه‌وه‌ی سوپا بۆ كوردستان ئه‌مه‌ش ماڵوێرانی بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان وه‌ سوك كردنی به‌ره‌ی جه‌نگ بوو بۆ ئێرانییه‌كان.
مجله امتداد ێ‌بان 1387، شماره 34
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ قازانجی كۆماری ئیسلامی و بازاڕی نه‌وت بوو”هه‌رچی ئێرانیش بو، له‌م چالاكیه‌و ، له‌م هه‌راو هوریا ئیعلامیه‌ مه‌به‌ستێكی سیاسی هه‌بو. له‌و كاته‌دا كۆبونه‌وه‌ی ئۆپێك هه‌بو ، ئه‌یه‌ویست هه‌ندێ له‌ داواكانی خۆی بسه‌پێنێ به‌وه‌ی تێیان بگه‌یه‌نێ هه‌ر كات بیه‌وێ ئه‌توانێ زه‌ره‌ر له‌ نه‌وت عێراق بداو، به‌وه‌ پشێوی بخاته‌ بازاڕی جیهانیی نه‌وته‌وه‌. خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق1984-1988 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین چاپی دووه‌م 1999ل112″.

فه‌تحی یه‌ك لای ئێرانییه‌كان

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ ئێرانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌ك یان ئۆپه‌راسیۆنی یه‌كگرتن, به‌ فه‌رمانده‌یی سوپای پاسداران به‌ڕێوه‌ چوو, دوو رۆژی خایاند, 11 و 12ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 198. به‌ پێی راگه‌یاندنه‌كانی ئێرانی تیایدا نزیك 600 كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی كوژرا.
https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA_%D9%81%D8%AA%D8%AD_%DB%B1
فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بریتی بوو له‌ یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی (جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران) محه‌مه‌د-باقر زۆڵقادر (فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای پاسداران), جه‌لال تاڵه‌بانی (سه‌رۆكی یه‌كێتی) و نه‌وشیروان مسته‌فا (فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن), ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ لێدانی نه‌وتی كه‌ركوك بووه‌, 130 چه‌كداری قه‌رارگای ره‌مه‌زان و 2000 پێشمه‌رگه‌ی ینك ” 13 تیپی ینك -21,23, 25, 51, 53, 55, 57, 93,85, 86, 87, تیپی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك و دوو. https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Fath_1″ كاره‌كه‌یان ئه‌نجامدا له‌ قوڵایی 180 كم ی ناو خاكی عێراق.
به‌ پێی دابه‌شكاری و ناونانی به‌ره‌كان لای كۆماری ئیسلامی ئێران, ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌دوو به‌ره‌ پێك هاتووه‌, به‌در ناوی به‌ره‌ی شوان-ساڵه‌یی كه‌ركووك, به‌ره‌ی خه‌نده‌ق ناوی به‌ره‌ی جه‌به‌ل بۆر- جه‌مبور بووه‌, دوو قۆڵ له‌ جه‌مبورو جه‌به‌ڵ بۆر, 3 قۆڵیش له‌ بان ساڵه‌یی – شوان تا مه‌خمور و هه‌ولێر كه‌ركووك. ئیشكردن به‌ راجیمه‌و هاوه‌نی 120 ملم و چه‌كه‌ قورسه‌كان دیكه‌ به‌ پاسداره‌كان سپێردراوه‌, كه‌ تیایدا 4 راجیمه‌, 3 هاوه‌نی 120 ملم به‌كار هاتوون, 2000 گوله‌ نراوه‌ به‌ هێزه‌كانی عێراقه‌وه‌, گرتنی ره‌بایه‌كانی كانی دومه‌لان كه‌ركوك و نانه‌وه‌ی بۆسه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی ینك سپێردراوه‌.
له‌ قۆڵی شوان – ساڵه‌یی تۆپه‌كان له‌ نێوان گونده‌كانی سۆنه‌ گۆلی و سه‌قزلی داندران, ته‌نها ره‌سه‌ده‌كانی ئێرانی بوون, به‌شی زۆری تیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌ یه‌ده‌ك بوون, ته‌نها چه‌ند تیپێك به‌ پراتیك به‌شدار بوون له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كه‌ركوك, پردێ, دوز و قادر كه‌ره‌م مه‌خمور, دیبه‌گه‌ و هه‌ولێری گرتۆته‌وه‌, سه‌رباری رێگای هاتنی چه‌ك و كه‌سه‌كان, ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ دروشمی زه‌ینه‌بی گه‌وره‌ ده‌ستی پێكردووه‌, لێ پێش 48 كاتژمێر هه‌ندێك هێز نێردراوه‌ته‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ چاودێریكردنی بارودۆخه‌كه‌.
به‌ پێی راگه‌یاندنه‌كانی ئێرانی له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌14 ناوه‌ند دراوه‌ له‌وانه‌ ” پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك, یه‌كه‌ی ژماره‌ یه‌كی ده‌رهێنانی نه‌وت, وێستگه‌ی كاره‌بای به‌شێك له‌ شار, لێدانی بنكه‌ی 3 موشه‌كی زه‌وی ئاسمان, لێدانی رێكخراوی موجاهدینی خه‌لقی ئێران له‌ قه‌ڵای حه‌سار, غازو نه‌وتی جه‌مبور وه‌ جه‌به‌ل بۆرو شۆراو, لێدانی باره‌گای فه‌یله‌قی یه‌ك و سه‌ربازگه‌ی داره‌مان, لێدانی ئه‌رێلی سیخوڕی گوندی سه‌قزلی, وه‌ گرتنی 20 ره‌بایه‌ له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی ینك له‌ كانی دومه‌لان, لێدانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كه‌ركوك, لێدانی سینی مایكروه‌یفی ته‌له‌فزیۆنی, لێدانی چه‌ند ناوه‌ندێكی سه‌ربازی دی”.
https://www.iribnews.ir/fa/news/2855677/%D9%81%D8%AA%D8%AD-%DB%8C%DA%A9-%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%DA%86%D8%B1%DB%8C%DA%A9%DB%8C-%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%87-%D8%AF%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%DA%A9%D9%88%DA%A9-%D8%AF%D8%B1-%D8%B3%D8%A7%D9%84-%DB%B6%DB%B5
هاوكات به‌ پێی راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كۆپته‌رێكی دوژمن خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌-
http://birjand.irib.ir/-/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D8%AA-24
له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی لێدانی نه‌وتی كه‌ركوك 60%ی توانای به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركوكی له‌ناودراوه‌ –
https://www.tasnimnews.com/fa/news/1396/07/19/1542818/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%88%DB%8C%DA%98%D9%87-%D9%86%DB%8C%D8%B1%D9%88%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%87-%D8%AF%D8%B1-%D8%B9%D9%85%D9%82-%D8%AE%D8%A7%DA%A9-%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A8%D8%A7-%D9%87%D9%85%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%AC%D9%84%D8%A7%D9%84-%D8%B7%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%86%D9%82%D8%B4%D9%87-%D9%88-%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D9%88%DB%8C%D8%B1
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ یه‌ك شه‌و ئه‌نجامدراوه‌, كۆتایی كاته‌كانی شه‌وی 11ی مانگ و سه‌ره‌تای شه‌وی 12ی مانگ , لێ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت دوو رۆژ به‌رده‌وام بووه‌, به‌و مانایه‌یه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان و كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌و له‌ شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌, نه‌ك ته‌نها 3:30 كاتژمێر به‌رده‌وام بووبێت و دواتر به‌ په‌له‌ هه‌ڵهاتبێتن, ته‌نانه‌ت بڕیاریان دا ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانیان پێ ده‌رباز نه‌كرا به‌جێیان بهێڵن, چونكه‌ دنیا به‌ره‌و روناك بونه‌وه‌ ده‌چوو, ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ تا كاتژمێری 5:30 ی به‌یانی رۆژی 12 ی مانگ به‌رده‌وام بووه‌ , مانه‌وه‌ له‌و جێگایه‌ مه‌رگی هه‌مووان بووه‌.
ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌ك لای ینك

كۆماری ئیسلامی ئێران بێ مانا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كانی گه‌وره‌ كرده‌وه‌, كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ هه‌مبه‌ر كاردانه‌وه‌ی رژێمی عێراق و سزادانی هه‌موو گه‌لی كورددا, ئه‌گه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنی فه‌جری دوو” حاجی ئۆمه‌ران ئێران -پارتی” ته‌نها بارزانییه‌كان به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ سزا دران, ئێستا هه‌موو كوردستان كه‌وته‌ به‌ر لێپرسینه‌وه‌و سه‌ره‌تا گونده‌كانی شوان -ساڵه‌یی ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌لاسێوكا, بزانین به‌رپرسانی ینك چۆن باسی ئه‌م روداوه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌, هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكی ینك له‌ یاداوه‌رییه‌كانی باسی هیچ روداوێكی تاڵ ناكات, كه‌ راسته‌وخۆ گرێدراون به‌ خۆیه‌وه‌.

به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ئاوا باسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌كات”پلانه‌كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ دانرا:
1-هێزێك به‌ سه‌ركردایه‌تی شه‌وكه‌تی حاجی موشیر ئاگر بارانی زه‌مبور بكه‌ن.
2-هێزێكی تر به‌ سه‌ركردایه‌تی ئازاد حه‌مه‌ غه‌ریب ئاگر باران جه‌به‌ڵ بۆر بكه‌ن.
3-هێزێكی تر كه‌ هێزی سه‌ره‌كی و هه‌ره‌ گه‌وره‌ی یه‌كێتی بو، به‌ سه‌ر په‌رشتی خۆم، ئاگر بارانی بابه‌گوڕ گوڕ بكه‌ن.
3-هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌م 3هێرشه‌دا ، په‌لاماری داووده‌زگاكانێ به‌عس له‌ناۆ چه‌ندین شارو ئۆردوگا و شوێنی دیاردا بدرێ. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 108-109″.
” كاتی جێبه‌جێكردن دیاری كرا. ئازادو شه‌وكه‌ت هه‌ریه‌كه‌یان به‌شی خۆی به‌ شه‌و له‌ لۆری باركردو به‌ دابان دا بردیان بۆ خڕی زێویه‌ و په‌ڕاندیانه‌وه‌ نزیك شوێنی كاره‌كانی خۆیان. ئێمه‌یش به‌شی خۆمان، كه‌ له‌ هی هه‌ردوكیان زۆرتر بو، به‌ 32 تراكتۆرو 4 لۆری له‌ خڕی زێویه‌ و گرده‌بۆره‌وه‌ گوزایه‌وه‌ كه‌ڵه‌شێره‌و ڕۆژی دوایی بردمانه‌ گوندی مۆڕخوارده‌ دانا. دوری مۆڕخوارده‌ له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ له‌ 40كلم كه‌متربو. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 109″.
” ئینجا تاقم تاقم هێزه‌كانمان به‌ڕێ كرد هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی خۆی و ، ئێمه‌یش ئێواره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتینه‌ سه‌ر خاڵخاڵان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ڕوداوه‌كان بكه‌ین. له‌ سه‌عات 12ی نیوه‌شه‌ودا ئاگاداری هه‌مو قۆڵه‌كان كرا: (چرا هه‌ڵكه‌ن!)كه‌ نیشانه‌ی ده‌ست پێكردن بو. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 109″.
رێباز باسی رۆڵی هێزه‌كانی ینك له‌ هه‌ولێر ده‌كات له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌” بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌توانێ له‌ كاتی ئه‌نجامدان ئه‌و چالاكیه‌ مه‌زنه‌ هێز به‌ هاناێ كه‌ركوك ببات به‌ تایبه‌تی هێزه‌كانی فه‌یله‌قی پێنج كه‌ باره‌گای له‌ هه‌ولێر بوو باقی تیپه‌كانی 85,86,87,91‌ بۆ مشاغه‌له‌ كردنی هێزه‌كانی دوژمن ته‌رخان كرا. ڕۆژی 9- 10 كاك كۆسره‌ت گه‌یشته‌ لامان له‌ گوندی بانه‌ قه‌ڵات ئه‌و هێزانه‌مان دابه‌ش كرد بۆ مشاغه‌ڵه‌ كردنی هێزه‌كانی ڕژێم بۆ ئه‌و شوێنانه‌: 1-گوێڕ 2-دیبه‌گه‌ 3-قوشته‌په‌ 4-ناو هه‌ولێر”.
“پاش نان خواردنی ئێواره‌ چوینه‌ سه‌ر دێده‌وان هه‌موو شوێنێك دیار بوو، ئاگری نه‌وتی كه‌ركوك بڵێسه‌ی هه‌ڵده‌ستا، دنیا كش و مات بوو تا كاتژمێر 1ی به‌یانی ڕۆژی 10-10له‌ هه‌موو لایه‌ك ته‌قه‌ ده‌ستی پێكرد، تۆپه‌كان كه‌وتنه‌ كار پاش ماوه‌یه‌ك، ئاگر شه‌ریكه‌ی كه‌ركوك كوژایه‌و، هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی تۆپ باران فڕۆكه‌كانی شه‌ڕكه‌ر و كۆپته‌ر به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌سوڕانه‌وه‌ به‌ ته‌نویر ناوچه‌كه‌یان ڕووناك كرده‌وه‌ چه‌ند كاتژمێرێك، تۆپ باران به‌رده‌وام بوو پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ دنیا كش و مات بوو، ئاگر له‌ شه‌ریكه‌ هه‌ڵنه‌ستا كه‌واته‌ چالاكیه‌كه‌ وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل388 “.

راستی زیانه‌كان عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌

ئه‌و 3:30 كاتژمێره‌ی 11 له‌سه‌ر 12ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1986 ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا, هاولاتیانی كه‌ركوك هه‌موو بڵاچه‌ی ئاگره‌كه‌یان بینی, ده‌نگی راجیمه‌و هاوه‌نه‌كان بیسترا, شریقه‌ی بیكه‌ی سی هات, خرمژنی گوله‌ چوو به‌ ئاسمانا, وه‌لێ جگه‌ له‌و زیانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ینك له‌ گرتنی زنجیره‌ ره‌بایه‌كان له‌ كورده‌ میله‌وه‌ بۆ سه‌ر خاسه‌ و دانانی بۆسه‌ له‌ كه‌لی سێكانی له‌ لایه‌ن پ م كه‌رتی یه‌كی ساڵه‌ییه‌وه‌ كه‌ 20بۆ 30 سه‌ربازی عێراقی تێدا كوژران, لێدانه‌كان دی هه‌موو ره‌مزی بوو, ئه‌ویش سێ شه‌هیدیان بۆی داو یه‌كێك له‌ ره‌بایه‌كانیان له‌سه‌ر خاسه‌یان بۆ نه‌گیرا, له‌ ئه‌رێله‌كه‌ی سه‌قزلی هه‌ر نه‌درا, له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی كه‌ موجاهدینی تێدا بوو, چه‌ند گوله‌یه‌كی پێوه‌ نرا به‌لام كاریگه‌ری نه‌بوو بێ زیان بوو, هه‌رچه‌نده‌ ئێرانییه‌كان كردیانه‌ هه‌را گوایه‌ باره‌گای مونافقینیان وێران كردووه‌ و كۆتاییان پیچیان هێناوه‌, ئه‌وه‌ی وتیان درۆ بوو, دوو سێ شوێنێك له‌ كۆمپانیای نه‌وت گڕی گرت به‌ڵام زوو چاره‌سه‌ر كرا, شه‌وی دواتر واتا 12ی ئۆكتۆبه‌ر رۆشنایی ئاگرله‌ ئاسمانی كه‌ركووك هه‌ر نه‌ما, ته‌نانه‌ت شه‌وی یه‌كه‌م زۆریه‌ی ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ كران, ژماره‌ی كوژراوه‌كانیش له‌ 600 كه‌سه‌كه‌ی دیاریكراوه‌, سفری كۆتایی زۆر به‌ زێده‌وه‌ زیاده‌, كه‌متر له‌ 50 كوژراو هه‌بوو, پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداربوو گێڕایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زیانه‌كانی عێراق هه‌موو ئاوا ئێران سه‌رژمێرییان بكات ده‌بڕی ئه‌وه‌یه‌ هیچی نه‌كردووه‌, ئه‌وه‌نده‌ درۆی كرد له‌ فه‌تحی یه‌ك باوه‌ڕ به‌ هه‌ڵاكانی نه‌ما.
پێشمه‌رگه‌ دوای چالاكییه‌كه‌ به‌ دوو ئاراسته‌ پاشه‌كشه‌یان كرد, ناو شوان تۆمار و گورگان و ده‌شتی هه‌ولێر شه‌یتان و سێگردكان. له‌ كاتی هێرشی ده‌یان كۆپته‌ر بۆ سه‌ر گوندی شه‌یتان له‌ ده‌شتی هه‌ولێر, كاكۆ په‌ڵكانه‌یی گوله‌ی ئار پیجی پێیدا ته‌قییه‌وه‌ گیانی به‌خت كرد.
فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ بان خاڵخالانه‌وه‌ به‌ دووری نزیك 50 كیلۆمه‌تر به‌ دووربین و بێته‌ل چاودێری و سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌كرد, رۆژی دواتر گه‌یشتنه‌ سور قاوشان, ده‌یان هه‌زار كه‌س و سه‌دان پێشمه‌رگه‌یان له‌ دوای خۆیانه‌وه‌ له‌و ده‌شت و هه‌ڵه‌تانه‌ی كه‌ركوك له‌ رۆژێكی زۆر مه‌ترسیداردا جێ هێشت بۆ به‌عسی فاشیست, بۆ خۆشیان رۆژێكی ئارامیان له‌ چه‌می رێزان برده‌ سه‌ر.

مه‌حمود سه‌نگاوی ئاوا باسی قۆڵی جه‌به‌ڵ بۆر- جه‌مبور ده‌كات

مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ك سه‌رتیپی 57 سه‌گرمه‌و به‌شدارێكی چالاكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌, له‌ یاداشته‌كانیدا ئاوا, چالاكی ئه‌و شه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌” رۆژی 6-10-1986له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ كۆببینه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی گه‌وره‌, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چوومه‌ دێی مێولی و سه‌ردانی كاك ئازاد سه‌گرمه‌م كردو ئه‌و له‌ سه‌ركردایه‌تی گه‌ڕابوه‌وه‌, له‌ شێوه‌و شوێنی چالاكییه‌كه‌ ئاگاداری كردمه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ركه‌كان به‌و سپێردرابوو.
له‌ سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌ك زۆر به‌ تراكتۆر گوێزرابووه‌وه‌ سنووری تیپی 25ی خاڵخاڵان, به‌شه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك به‌ سه‌رپه‌رشتی كاك عادل شكور و مام ساڵه‌ح گۆڕی ئه‌سپی له‌ به‌ری هه‌مه‌وه‌ند له‌ لایه‌ن كاك رۆسته‌م و كاك حه‌مه‌ڕه‌ش بۆ سنووری تیپی 57ی سه‌گرمه‌ گوێزرایه‌وه‌, هه‌ندێ پسپۆڕی ئێرانیش درایه‌ ده‌ستمان.
رۆژی 8-10-1986 گه‌یشتینه‌ قه‌یتول و هه‌ڕێنه‌, چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی چه‌كه‌كان بووین, له‌ شوێنێكدا پسپۆڕه‌كانمان دانا, خۆمان چووین بۆ ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ند, رۆژی 10-10-1986له‌ دێی خاڵدان چاومان به‌ كاك شه‌وكه‌ت و كاك رۆسته‌م و مام ساڵه‌ح گۆڕی ئه‌سپی كه‌وت.
ئێمه‌ چاوه‌ڕوان نه‌بووین ئه‌وكاره‌ به‌ په‌له‌ ئه‌نجام بدرێ, كه‌چی كاتژمێری چواری پاش نیوه‌ڕۆ له‌ لایه‌ن كاك نه‌وشیروانه‌وه‌ برووسكه‌مان بۆ كرا كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌بێ چالاكییه‌ك بكرێ, كاك شه‌وكه‌ت داوای دواخستنی كرد چونكه‌ هێزه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك فریاناكه‌ون, به‌ڵام كاك نه‌وشیروان وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ئه‌بێت هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌نجام بدرێ ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌كرێ دیاره‌ ناتانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن.
من به‌ كاك شه‌وكه‌تم وت: كام لامان پێ ئه‌سپێرن ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین, ئه‌و ئه‌مه‌ی زۆر پێ چاك بوو, به‌شی خۆمان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان جیاكرده‌وه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ دوانزه‌ ته‌ن قومبه‌له‌ی 120 ملم و یه‌ك كاتیۆشای 12 دانه‌یی, كاتژمێر 5ی ئێواره‌ كه‌ دنیا تاریك بوو, له‌ خاڵدانه‌وه‌ چووینه‌ قه‌یتوول, له‌وێ كاتیۆشاكه‌م ته‌سلیمی ده‌ستی كاك دلێر جاف و حاجی حه‌بیبی تۆپچی كرد كه‌ بچینه‌ دێی تۆپخانه‌ی زه‌مبووور له‌وێ دابمه‌زرێن تاكو هه‌موو هێزه‌كه‌ ئه‌گات. ئه‌وان رۆیشتن و ئێمه‌ش به‌ دوایانا, زۆر دره‌نگ بوو كاتژمێر 3ی شه‌و له‌و شوێنه‌ی دیاریكرابوو ده‌ستمان كرده‌ لێدانی كۆمپانیای نه‌وتی زه‌مبوور بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر, گڕو بڵێسه‌ له‌ نه‌وته‌كه‌ به‌رز بوه‌وه‌ و به‌ری ئاسمانی گرت و ئه‌و ناوه‌ی كرده‌ رۆژی روناك. هه‌موو نیشانه‌كانمان به‌ باشی پێكاو به‌ به‌رچاومانه‌وه‌ ئه‌سووتان, دوژمن لای خۆیه‌وه‌ به‌ چه‌كه‌ دژی ئاسمانییه‌كانی ناوجه‌رگه‌ی ئاسمانی سوور كرده‌وه‌.
زیانه‌كانی دوژمن له‌و قۆڵه‌وه‌ به‌ 70% مه‌زه‌نده‌ ده‌كرا دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ خۆمان كۆكرده‌وه‌و به‌ دوانزه‌ ئۆتۆمۆبێل گه‌ڕاینه‌وه‌, له‌و كاته‌دا هه‌ندێك فڕۆكه‌ی گه‌وره‌ی دوژمن هاتنه‌ سه‌رمان بۆ لێدانمان, به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بێینه‌ ده‌ست فڕۆكه‌یه‌كیان له‌ خۆیه‌وه‌ به‌ر بووه‌ خواره‌وه‌و گڕی گرت و سووتا بێ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێبكرێ. له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ماندا لاماندایه‌ دێی قیرچه‌ زۆر ماندوو بووین, چووینه‌ ماڵێك له‌ گه‌ڵ پسپۆرێكی ئێرانیدا كه‌ له‌ گه‌ڵماندا بوون, ته‌ماشا ئه‌كه‌ین وێنه‌ی هایده‌و مه‌هه‌ستی كه‌ دوو گۆرانیبێژی ئێرانین به‌ نیوه‌ رووتی هه‌ڵواسرابوو, ئێرانییه‌كان ئه‌یان روانییه‌ وێنه‌كان و سه‌ریان با ده‌داو ئینجا یه‌كێكیان ووتی: ئه‌مه‌ وێنه‌ قاحپه‌كان ئێمه‌ن له‌ هه‌موو دنیادا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.. هه‌رچه‌نده‌ من له‌ گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌دا نه‌بووم, مه‌رج نییه‌ ئه‌و قسه‌یه‌یان له‌ ناخه‌وه‌ كردبێ .
ئه‌م چالاكییه‌ی ئێمه‌ به‌شێكی بچووكی داستانێكی گه‌وره‌ بووبه‌ناوی داستانی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌ قۆڵی كه‌ركوكه‌وه‌ بوو, به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌ به‌ پێی نه‌خشه‌یه‌كی گونجاو تۆپبارانی خه‌ستی جه‌وه‌ڵ بۆرو كه‌یوان كرا, بڕی چل ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی قورسی لێدرا, له‌ چه‌ند لایه‌كیشه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی دوژمن درا, بۆسه‌یان بۆ دانرابوو, زیانێكی زۆر له‌ دوژمن كه‌وت له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌قدیر 30% بوو, جگه‌ له‌وه‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ هێزێكی زۆری له‌ پێكدادانه‌كه‌دا كوژران.
ئه‌م چالاكییه‌ ده‌نگێكی زۆری دایه‌وه‌ و به‌عسی شپرزه‌ كرد, چونكه‌ چالاكییه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌و كه‌م وێنه‌و له‌ قوڵایی ده‌سه‌لاتی پڕ له‌ دڕك و داڵی ته‌نراو به‌ هێزی سوپایی متمانه‌ پێكراو ئه‌نجامدرا بێ ئه‌وه‌ی دوژمن هه‌ست به‌ هیچ جۆره‌ جمووجۆڵێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گواستنه‌وه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی هێزی پێشمه‌رگه‌ بكات بۆ ئه‌و سنووره‌ دوورو گرنگه‌.
یه‌كه‌م ده‌نگ و باسی ئه‌و چالاكییه‌ له‌ رادیۆی تارانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و ده‌وری ی ن ك ی فه‌رامۆشكردو شته‌كه‌ی كرده‌ هی خۆیان كه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا وانه‌بوو نه‌خشه‌و هێزی سه‌ره‌كی ئه‌نجامده‌ری چالاكییه‌كه‌ ی ن ك بوو, پسپۆره‌كان هی ئێران بوونو بۆیه‌ ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی ئێران كرا, ئه‌وه‌بوو له‌ ده‌نگ و باسی داهاتوودا داڕشته‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ گۆڕاو ده‌وری ی ن ك تیا باسكرا – بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌نگاوی , مه‌حمود سه‌نگاوی,چاپی دووه‌م -2005 چاپخانه‌ی: ده‌زگای چه‌پ و په‌خشی حه‌مدی ل189-192.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌ رێكه‌وت كه‌وته‌ خواره‌وه‌, وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا پێشتر, له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئێران وه‌ك به‌ به‌شێك له‌ چالاكییه‌كه‌ دراوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م.

له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ ئێران هه‌میشه‌ به‌دوای نه‌یارانییه‌وه‌ بووه‌

له‌ هه‌موو ئه‌و كرداره‌ سه‌ربازیانه‌ی ئێران له‌ ناو عێراق ئه‌نجامی داون, هه‌میشه‌ چاوێكی له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بووه‌ به‌ كوردو ئێرانییه‌وه‌, له‌ ئۆپه‌راسیۆنی فه‌جری دووی حاجی ئۆمه‌ران لێدانی حیزبی دیموكرات به‌شێك بوو له‌ ستراتیجیه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌, له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌دان رۆژهه‌لاتی له‌ گوردانی شوان و سوپای رزگاری و په‌نابه‌رانی ئێرانی تێ چوون, پێشمه‌رگه‌كانی دیموكراتیش به‌ رێكه‌وت رزگاریان بوو.
له‌ ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی یه‌كیش لێدانی موجاهدین خه‌لق به‌شێك بووه‌ له‌ ستراتیجیه‌تی كاره‌كه‌, له‌ناو به‌رنامه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بووه‌, كه‌ زیانیان پێ نه‌گه‌یووه‌, به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌ربازگه‌كه‌یان و قایمی و هێزی ناو سه‌ربازگه‌كه‌وه‌ بووه‌, ئه‌مه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خراپ بووه‌ بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوه‌, تا گه‌یشته‌ ئه‌و جێگا خراپه‌ی پێی گه‌یشت.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ بۆمی گێڕایه‌وه‌, دوای فه‌تحی یه‌ك رۆژێك ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ینك, هه‌ندێك پاسداریان هێنابووه‌ ناو باره‌گاكانمان له‌ مالومه‌, كه‌ زانیمان پاسدارن رێگه‌مان نه‌دا بێنه‌ ژوره‌وه‌, په‌یوه‌ندی ینك له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ مه‌ترسیداره‌, له‌ كاتێك كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات پێشتر هه‌موو شتێكی خۆیان له‌گه‌ڵ ینك به‌ش ده‌كرد.

مه‌سعود بارزانی چۆن باسی فه‌تحی یه‌ك ده‌كات

مه‌سعود بارزانی كه‌ بۆ خۆی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌, داهیچنه‌ری ئه‌وجۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌یه‌, له‌ یاداشته‌كانیدا ئاوا باسی فه‌تحی یه‌ك ده‌كات, دواتر پارته‌كه‌ی ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ فه‌تحه‌كانی داهاتوو” له‌ 11-10-1986دا, هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و له‌ ژێر ناونیشانی هێرشی فه‌تحی یه‌ك دا, به‌رنامه‌یه‌كیان دانا بۆ لێدانی نه‌وتی كه‌ركووك. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌, رێككه‌وتنێك له‌ نێوان یه‌كێتی و سوپای پاسداران ئیمزا كرا له‌سه‌ر :

  • یه‌كێتی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات ئه‌و هێزه‌ی پاسداران بكاته‌ ئه‌و ئامانجه‌ی بۆیان دیاری كراوه‌.
  • -له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ یه‌كێتی بكات و به‌ بای هاوكارییان بكات.
    200 پاسدار به‌ فه‌رمانده‌یی براده‌ر شه‌فه‌ق و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تر به‌ ناوه‌كانی ( سادق مه‌حسوڵی, غوڵام پاكڕووح, براده‌ر بۆیاقچی و براده‌ر نادری), به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه‌ی یه‌كێتی :
    تیپی 21 به‌ فه‌رمانده‌یی سیروان.
    تیپی 25 به‌ فه‌رمانده‌یی مه‌لا ئاراس
    تیپی كۆیه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی مه‌لا برایم
    تپی 87 ی قه‌ره‌چووغ به‌ فه‌رمانده‌یی سه‌فین.
    بۆ ئۆپه‌راسیرنه‌كه‌ ئه‌م چه‌كانه‌یان دا به‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی : 1500 كڵاشینكۆف, 30000 فیشه‌ك,40 بی كه‌ی سی, 1000 فیشه‌ك , 15 دۆشكه‌ 15000 فیشه‌ك , 7 ئاڕپی جی 50 قازیفه‌, 3 هاوه‌نی 120 ملم و 1500 گوله‌, دوو هاوه‌نی 81 ملم و 1000 گوله‌) .
    هێرشه‌كه‌ به‌ناوی فه‌تحی 1 كرا – بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد – به‌رگی چواره‌م 1975-1990 شۆڕشی گوڵان- ل 211,212.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌تح و نه‌سر؟

به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ئاوا باسی جیاوازی نێوان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌تح و نه‌سر ده‌كات, كه‌ 19 ئۆپه‌راسیۆن بوون 16یان له‌ كوردستان ئه‌نجامدران “فه‌تح و نه‌سر ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ كه‌ ئێرانیه‌كان ناویان لێ نا:((عه‌مه‌لیاتی فه‌تحی یه‌ك))سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هاوكاری جه‌نگیی ئێران و یه‌كێتی بو، عه‌مه‌لیاته‌كانی تریشیان ناو نا فه‌تحی 1و2و3و….هتد. له‌گه‌ڵ پارتی یش هه‌ندێ عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شیان كرد بۆ ناویان نابو عه‌مه‌لیاتی نه‌سری 1و2و3…..هتد.هه‌ر به‌م دو ناوه‌وه‌ ئه‌و بنكانه‌ی پاسداران كه‌ ئیشه‌كانی یه‌كێتیان له‌ ئێران دا ئه‌نجام ده‌دا ناویان نابون قه‌رارگای فه‌تح و ، ئه‌وانه‌ی ئیشه‌كانی پارتییان ئه‌نجام ئه‌دا ناویان نابون قه‌رارگای نه‌سر ل112-خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق1984-1988 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین چاپی دووه‌م 1999”.
له‌ راستیدا نه‌ هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌تح ینك كردی, وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م به‌ هه‌ر ده‌یان داو 3 و 7 پارتی ئه‌نجامیان دا, نه‌سریش 9 زنجیره‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ نێوان 14-4-1987 بۆ 22-11-1987 ئه‌نجامدران, 6یان له‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ چوون, ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ینك به‌ناوی نه‌سر ئه‌نجامیانی دا 4 و 5 , 8 , واتا نیوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌سره‌ له‌ كوردستان, زۆر زیاتره‌ له‌ به‌شداری پارتی, ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر تێدا بێت.
نه‌سری 1 له‌ چوارتا, 7یش له‌ قه‌لادزێ ئه‌نجام دراون, لێ دیار نییه‌ چ لایه‌نێكی كوردی له‌گه‌ڵدا بووه‌, نه‌سری 2 و 6 له‌ به‌رامبه‌ر به‌دره‌ ئه‌نجام دراون له‌ مه‌یمك, 3 له‌ دهله‌ران ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌, نه‌سری 9 ش له‌ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ئه‌نجامدراوه‌, لایه‌نی به‌شداربوو دیار نییه‌. بۆیه‌ ئه‌و زانیارییه‌ ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌, بۆ كردنه‌وه‌ی دوو قه‌رارگا به‌ناوی فه‌تح و نه‌سر بۆ ینك و پدك, زانیاری ته‌واوم نییه‌, وه‌لێ به‌ پێی پرسینه‌كان نا دروسته‌, ده‌شێت له‌ناو قه‌رارگای ره‌مه‌زان ژوریان بۆ كرابێته‌وه‌؟؟, وه‌ك ئاماژه‌م پیچی دا فه‌تحه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دواتر له‌ ژیچر فه‌رمانده‌یی قه‌رارگای ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌ چوونه‌.

ئیتڵاعات بۆ پارتی: ئێوه‌ تا شاره‌زوورمان ده‌به‌ن ینك تا كه‌ركووك و به‌غدا

شاكر شیرازی ناسراوه‌ به‌ باوه‌ شاكر شیرازی, كاكه‌یییه‌و خه‌ڵكی دێٍی مێخاسی خانه‌قینه‌, كۆنه‌ پێشمه‌رگه‌ی پارتییه‌, ده‌ڵێت له‌و كاته‌ مه‌سئول عیلاقاته‌كان پارتی ناویان مه‌لا عومه‌ری لق و مه‌لا عومه‌ری سورێن بوو له‌ بانه‌, ئه‌مانه‌ فارسیان نازانی, ئازاد قه‌ره‌داغی و حه‌میده‌ فه‌نی به‌رپرسی لقی 4 باوه‌ شاكریان نارد بۆ هاوكارییان له‌ رووی زمانه‌وه‌, چونكه‌ من فارسییه‌كه‌م زۆر باش بوو, سه‌عید شیرازی مه‌سئول ئیتڵاعاتی بانه‌ بوو, رۆژێك وتی مام جه‌لال دێت پێشوازی بكه‌ین, روی له‌ ئێمه‌ كرد و وتی: ئێوه‌ باوتان نه‌ماوه‌, تا شاره‌زور ئێمه‌تان ده‌برد به‌لام مام جه‌لال تا كه‌ركوك و به‌غدا ئه‌مان بات, له‌ ئێوه‌ باشتره‌ بینیتان ئێمه‌یان برد بۆ كه‌ركوك؟.

سه‌رانی ینك بۆ ئه‌زموونیان بۆ له‌ جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان وه‌رنه‌گرت؟

هه‌ڤاڵ كوێستانی له‌ په‌رتووكی ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو ده‌نووسێت” له‌ گۆڤاری الگلیعه‌ العربیه‌ ژماره‌ 52ی مانگی ئابی 1984, مام جه‌لال وتویه‌تی:” سه‌دام حه‌كه‌مه‌ و دوژمن نییه‌”, بارزانییه‌كان دووجار خائینن, جارێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی كوردی ئێران شه‌ڕ ده‌كه‌ن, جاره‌كه‌ی كه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش پاسدارانی ئێرانی ده‌كه‌ون و دژ به‌ سوپای عێراقی شه‌ڕ ده‌كه‌ن” ل 350-351 .
مام جه‌لال: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بارزانیه‌كان, وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌من نه‌مگوتووه‌ بارزانیه‌كان, گووتوومه‌ كوڕانی بارزانی- ل 351 – ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو – هه‌ڤاڵ كوێستانی -سلێمانی 2017- چاپخانه‌ی كارۆ.
مام جه‌لال پێش پاسداركه‌وتن و شه‌ڕ كردن له‌ گه‌ڵ سوپای عێراق به‌ خیانه‌ت ده‌زانێت, دوای خۆی جوڕِِی پارتی دایه‌وه‌ و له‌و جۆره‌ خیانه‌ته‌ هه‌موویانی ره‌ت دا, پارتی و حسك فه‌جری دوویان كرد, ئه‌و فه‌جری ده‌, پارتی فه‌تحی 3 و 8 ی كرد, ئه‌و نه‌سری 4 و 5 و 7, كه‌ربه‌لاو بیت الموقه‌ده‌س و چه‌ندین فه‌تحیشی بخه‌ره‌ سه‌ریان.
پارتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سنوور شه‌ڕی هاوبه‌شی كرد, ئه‌و 150 كیلۆمه‌تر له‌ قوڵای عێراق و پاسداری برده‌ بن كه‌ركووك.
بگره‌ به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌وه‌ش زیاتر ڕۆیی , به‌وه‌ی سه‌دام حسێنی به‌ ناوبژی كه‌ر ناو برد نه‌ك دوژمنی كورد, ئه‌مه‌ی له‌ كاتی خۆی له‌ گۆڤاری (الگلیعه‌ العربیه‌) ڕاگه‌یاند, هه‌ر له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا سوپای عێراق سوپای نیشتمانه‌ , نابێت له‌ دواوه‌ خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی لێ بوه‌شێنرێت .
به‌ گوێره‌ی هه‌مان میتۆد و بۆچوون , ئه‌م مانگی هه‌نگوینیه‌ی نێوان هه‌ردوولا ( ینك – ئێران ) نه‌ك خه‌نجه‌ر, بگره‌ ڕم بوو له‌ پشته‌وه‌ له‌ سوپای عێراق وه‌شێنرا: له‌ ساڵی 1986 لایه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ڕه‌سمی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ تاراندا به‌ست- جینۆساید له‌ عێراقدا و په‌لاماری ئه‌نفال بۆ سه‌ر كورد , وه‌رگێڕانی سیامه‌ند موفتی زاده‌ , چاپخانه‌ی خاك ل54 .
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا, كه‌ یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تییه‌ گرنگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ی ن ك, له‌ په‌رتووكی په‌نجه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن له‌ دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق (1979-1983), ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ و هۆكاره‌كانی نوسیوویه‌: ” گیرانی بارزانییه‌كان ئه‌وكاته‌ی ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران بوو بوو به‌ مه‌یدانی گه‌رمی جه‌نگی عێراق – ئێران بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌رانی پدك به‌ ئاشكرا هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێران ئه‌كرد دژی جه‌یشی عێراقی. كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و باسی عێراق و هێزه‌كانی و, چاوساغی و ڕێبه‌ری هێزه‌كانی ئێران و , هێنان و بردنی دێده‌وانی تۆپخانه‌ی ئێران ئه‌مه‌ به‌شێكی كه‌می ئه‌و هاوكارییه‌ ئاشكرایه‌ بو. له‌ هێرشه‌كانیش دا ئه‌وان وه‌كو هێزی یارمه‌تیده‌ر و خه‌ریككه‌ر و لێدانی پشته‌وه‌ به‌شدار ئه‌بوون (( په‌نجه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن, له‌ دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل321, نه‌وشیروان مسته‌فا )), كه‌چی ئه‌مان دواتر خۆیان بوونه‌ هێرش به‌ر نه‌ك خه‌ریككه‌ر.
به‌ڕێزی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر بۆچونه‌كه‌ی و ده‌نووسێت:” به‌شدار بونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هێزه‌كانیان له‌ هێرشه‌كانی ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران دا, له‌ لای صه‌دام جگه‌ له‌وه‌ی به‌ خیانه‌تی نیشتمانی دا ئه‌نرا, بۆ خۆیشی به‌ خیانه‌ت و ده‌سبڕین و فێڵ لێكردن ئه‌ژمارد”.
لێره‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی پارتی به‌شداری شه‌ڕی حاجی هۆمه‌رانی كردووه‌و ئه‌و هاوكارییه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ئێران لای به‌ڕێزی خیانه‌ت بووه‌, كه‌چی دوایی خۆی هه‌مان ته‌رز به‌ زیاتریشه‌وه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌, ته‌نانه‌ت داهێنانی تێدا ده‌كات؟.
كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تاوانبارانی جینۆسایدی بارزانی و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رانی به‌عس هه‌مان وته‌كانی به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و مسته‌فایان دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌, وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو قه‌فه‌س بوون وه‌ ئێران حوكمڕانی عێراق بوو, بۆیه‌ وته‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرا, جینۆسایدی كورد په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌و هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌وه‌ هه‌بوو به‌ هاوكاری ئێران ئه‌نجامدران.

بردنی خه‌ڵك به‌ره‌و مه‌رگ

ئه‌و شه‌وه‌ی ئاسمانی كه‌ركووك كرا به‌ فواره‌ی ئاگر, گڕی نه‌وتی باوه‌گوڕگوڕ كه‌وته‌ به‌ر گڕ, بۆنی كڕۆزه‌ی سوتانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان له‌ ناو لادێكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌هات, تارمایی مه‌رگ ئه‌و ناوه‌ی داگرت, ئازاره‌كانی گه‌یشته‌ سه‌ر تخوبی مه‌رگ, شه‌وێكی زۆر ترسناك بوو, سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار بوو, له‌و چركه‌ ساته‌وه‌ هه‌موو شت له‌ كوردستان گۆڕا, سه‌ره‌تای گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان, خاڵی ده‌ستپێكی له‌ناو چوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو, له‌حزه‌ی تێكه‌ڵ بوون و ئاوێزانی مه‌رگ بوو له‌گه‌ڵ ژیان, مان له‌گه‌ڵ فه‌وتان, شین له‌گه‌ڵ شادی.
له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان به‌ دواوه‌, به‌شێك له‌ پارته‌ كوردستانییه‌كان شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران – عێراقیان هێنایه‌ ناو خاكی كوردستانه‌وه‌, ئاوێزانی خه‌باتی چه‌كداری كوردیان كرد, ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌یشت به‌ سوتاندنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان له‌ به‌رداشی ئه‌و جه‌نگه‌ نه‌گریسه‌.
ئه‌م چالاكییه‌ هاوه‌به‌شانه‌, چه‌ورترین و به‌له‌زترین تیكه‌ بوون, خرانه‌ ناو مشتی فاشییه‌كان به‌غداوه‌, هه‌لی زێڕین بوو زه‌مینه‌ی بۆیان خۆشكرا, بۆ په‌له‌كردن له‌ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ شۆفینییه‌كانیان, كه‌ به‌ ساڵان بیریان له‌ ئه‌نجامدانی ده‌كرده‌وه‌ و به‌دوای هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕان بۆ جێبه‌جێردنی, ئه‌و جه‌نگه‌ هێنایه‌ ناو به‌رنامه‌ی ڕۆژه‌ڤه‌وه‌.
رژێم له‌ وێرانكردنی زنجیره‌ گوندی سه‌ر سنوور و هه‌رێمه‌كانی نه‌وت و ته‌عریب و ناوچه‌ گه‌رمه‌كانی جه‌نگ و تیربارانكردنی گروپ تێی نه‌ده‌په‌ڕاند, ئه‌م ته‌رزه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هه‌موو كوردستانی به‌ خه‌ڵك و خاكه‌وه‌ له‌ به‌رداشی خۆیدا سوتاند.
له‌ سه‌ره‌تای شوباتی ساڵی 1985, پێشمه‌رگه‌كانی ینك له‌ هه‌مان ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌تحی 1ساڵه‌یی, ئۆپه‌راسیۆنێكی سامناكی پڕتاوانیان به‌رامبه‌ر به‌ هاوولاتیانی ته‌عریبی گوندی گورزه‌یی ئه‌نجامدا” 53 كه‌س له‌ پیاو وو ژن و منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌ كوژران”, وه‌لێ كاردانه‌وه‌ی به‌عس ته‌نها گرتنی ده‌یان هاووڵاتی سڤیل بوو, له‌ سه‌ربازگه‌ی خالید هێشتیانیانه‌وه‌, دواتر ئازادیانی كرد, زیانی گیانی فه‌تحی 1 كه‌متر بوو له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌, وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌شێك بوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌, حكومه‌ت كاردانه‌وه‌ی زۆر توندی هه‌بوو كه‌ كوردستانی گۆڕی.
رێباز ده‌ڵێ”حكومه‌تی عێراق ده‌یزانی ینك دۆستی ئێران نی یه‌ بۆیه‌ هێزه‌كانی خۆی زۆر سه‌رقاڵ نه‌ده‌كرد بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ندێ شوێن كه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی زه‌ره‌رو زیانی زۆر بۆ خۆی كه‌چی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران گرێ دا ناچار بوو هه‌ندێ هێز له‌ ناوچه‌ گرنگه‌كانی شه‌ڕی عێراق -ئێرا بگوازێته‌وه‌ كوردستان و په‌له‌ی كرد له‌ گرتنه‌وه‌ی سنووره‌كان وه‌ بووه‌ هۆی شه‌ڕێكی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌ ڕاستی قازانجی نه‌بوو- قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند به‌شی دووه‌م نووسینی ڕێباز چاپی دووه‌م 2008چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند ل381″.
كاتێك گڕی بابه‌گوڕ گوڕ ده‌بینێت به‌ كاتیۆشاو خومپاره‌ی ئێران گڕ ده‌گرێت ئه‌وجا ده‌ڵێت”له‌وێ بیرم كرده‌وه‌ ووتم ڕژێم ئه‌و تۆڵه‌یه‌ له‌ جووتیاره‌ هه‌ژاره‌كان داكاته‌وه‌، گونده‌كانیان،ده‌سوتێنی ، خوڵكه‌كه‌شی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر داكا-قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند به‌شی دووه‌م نووسینی ڕێباز چاپی دووه‌م 2008چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند ل388″.
ینك دوای 3 ساڵ و 50 رۆژ دێن هه‌مان ژه‌هری فه‌جری دوو له‌ فه‌تحی یه‌ك ده‌رخواردی گه‌له‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌, كه‌ پێشتر راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خۆیان كرابوو, ده‌ست بۆ ئۆپه‌راسیۆنی له‌م چه‌شنه‌ نه‌به‌ن. حكومه‌تی عێراقی سه‌ركردایه‌تی ینك ی ئاگادار كردبوه‌وه‌ له‌ ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئێران.
” شێخ محه‌مه‌د سه‌رگه‌ڵویی سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین بۆ ئێن ئاڕتی: دوای تێكچونی مفاوه‌زات سه‌دام حسێن براده‌رێكی نارد بۆلای من بۆ سه‌رگه‌ڵو پێكه‌وه‌ چوین بۆ یاخسه‌مه‌ر بۆ لای مام جه‌لال ، به‌ مام جه‌لال وت سه‌دام حسێن سه‌لامت لێده‌كات وتویه‌تی ئه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران شه‌ڕمان بكه‌ن یان خه‌بیری ئێرانی بێنن ئه‌وا به‌ كیمیاوی لێتان ده‌ده‌ین له‌ هه‌ر كوێیه‌ به‌ چه‌كی ته‌قلیدیش لێمان بده‌ن ئێمه‌ به‌ كیمیاوی لێتان ده‌ده‌ین، مام جه‌لال وتی درۆده‌كه‌ن عێراق نه‌ كیمیاوی هه‌یه‌ نه‌ ئه‌توانێت. سه‌ركردایه‌تی زۆر به‌روونی ئه‌یزانی كه‌ ئه‌گه‌ر سوپای پاسداران بهێنێت سه‌دام به‌ كیمیاوی لێیمان ده‌دات، چونكه‌ سه‌دام زۆر به‌روونی ئه‌و په‌یامه‌ی ناردبوو.”.
ڕێباز زۆر ڕاستگۆیانه‌ ده‌ستنیشانی هۆكاره‌كانی قڕكردن و ئه‌نفالكردنی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات, ده‌یباته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ : 1- سروشتی دڕندانه‌ی به‌عس . 2- هاوكاری هه‌ندێك حیزب له‌گه‌ڵ ئێران .3- چالاكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران و كردنی كوردستان به‌ به‌ره‌ی شه‌ڕی عێراق – ئێران .4- كاروكرده‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ لێپرسراوان له‌ قه‌به‌كردنی زیانه‌كان “.
ده‌ڵێن شكست هه‌تیووه‌ باوكی نییه‌, به‌ڵام سه‌ركه‌وتن هه‌موو كه‌س خۆی ده‌كات به‌ خاوه‌ندی, فه‌ره‌یدون عه‌بدالقادر ده‌یه‌وێت خۆی له‌ رۆڵی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بدزێته‌وه‌, گوایه‌ راسته‌وخۆ رۆڵی نه‌بووه‌, نازانێت رۆڵی ئه‌و زۆر گه‌وره‌تر بوووه‌ له‌ رۆڵی جه‌نگاوه‌ره‌كان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌, هێنانی ئێرانییه‌كان و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان گرنگتره‌ له‌ به‌شداری كردن له‌ جه‌نگ”من له‌و چالاكییه‌دا ده‌وری راسته‌وخۆم نه‌بوو, ته‌نها رێكخستنی په‌یوه‌ندی و بینینی ئێرانییه‌كان بوو, بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفتێگه‌ر بێته‌ پێش, واته‌ كاری هاوئاهه‌نگی سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه‌وتبووه‌ سه‌ر ئه‌ستۆی من! هه‌ڵۆ سوره‌كانی قه‌ندیل فه‌ره‌یدون عه‌بدوالقادر چاپی دووه‌م 2020-ل 532.

دوای فه‌تح كاردانه‌وه‌ی به‌عس

له‌ ساڵی 1985 حه‌مزه‌ زوبێدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی نیشتمانی پارتی به‌عس كرا به‌ سه‌رۆكی بیرۆی باكووری پارتی به‌عس, فه‌رمانی پێ درا له‌ شه‌ش مانگدا كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ بكات, به‌ڵام ناوبراو به‌ دوو شه‌ش مانگی ئه‌ركه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام نه‌درا, روداوه‌ گه‌رمه‌كانی كوردستان و شه‌ڕه‌ هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌ڵ ئێران و نه‌توانینی چاره‌سه‌ر له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌مزه‌وه‌ زه‌مینه‌ی خۆش كرد بۆ هاتنی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.
تا ئێستا سزاكان زۆرینه‌یان په‌یوه‌ند بوون به‌ پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌, لێره‌وه‌ قۆناغێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار به‌ ئاراسته‌ی جینۆسایدكردن ده‌ست پێده‌كات, ده‌ستنیشان كردنه‌كان هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كانیشیان په‌یوه‌ندییان به‌ چالاكی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ نییه‌.
دوای شكسته‌كه‌ی حه‌مزه‌ زوبێدی, له‌ رێكه‌وتی 18-3-1987 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و سه‌ركردایه‌تی نیشتمانی پارتی به‌عس كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێن ئه‌نجام ده‌ده‌ن, له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاری 160 ده‌رده‌كه‌ن, بڕیاری ژماره‌ 160ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش و سه‌ركردایه‌تی نیشتمانی حیزبی به‌عس به‌ فه‌رمی له‌ رێكه‌وتی 29-3-1987 ده‌رچوو, تیایدا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كرا به‌ به‌رپرسی حیزبی و ئه‌منی و سه‌ربازی ره‌های ته‌واوی ناوچه‌ كورد نشینه‌كان و باكوری عێراق ” موسڵ, كه‌ركوك, دیاله‌, سه‌لاحه‌دین, هه‌ولێر, سلێمانی, دهۆك” و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی بڕیاردان و جێبه‌جێكردنی پێدرا.
هه‌مان رۆژی ده‌رچوونی بڕیاری 160, له‌ رێكه‌وتی 29-3-1987به‌ نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار- سكرتێر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتی به‌ ژماره‌ 965 ده‌رچوو, بڕیاری به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی ” عیتاد خاص” به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كوردستان درا, له‌ رێكه‌وتی 15-4-1987 له‌ گونده‌كانی هه‌ڵه‌دن و چاڵاوه‌و سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌, رۆژی دواتریش له‌ بالیسان و شێخ وه‌سانان.
دوو هه‌فته‌ دوای چالاك كردنی بڕیاری 160, یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌كان به‌ چه‌كی كیمیاوی ئه‌نجامدرا به‌رامبه‌ر به‌ هاوولاتیانی گوندی بالیسان له‌ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر, ” باره‌گای پاسدار له‌ گونده‌كه‌ بوو, ده‌ڵێن ژماره‌یه‌كیشیان كوژراون به‌ چه‌كی كیمیاوی, له‌ مانگی فیبریوه‌ری فه‌تحی 3 یان له‌ چیای كوڕه‌ك و ره‌واندز ئه‌نجام دابوو”.
هه‌رچه‌ند به‌ فه‌رمی بڕیاری ژیان سه‌ندنه‌وه‌ له‌ برینداران سێ هه‌فته‌ دوای ئه‌و تاوانه‌ ده‌رچوو, به‌ڵام بریندارانی چه‌كی كیمیاوی بالیسان و شێخ وه‌سانان كۆمه‌ڵكوژ كران, به‌مه‌ش تاوانه‌كان پێش فه‌رمانه‌كانی خۆشیان كه‌وتن.
هاوكات هێشتا مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زی بڕیاری پێشوو وشك نه‌ببوه‌وه‌, رێكه‌وتی 21-4-1987 بۆ 20-5-1987 دیاریكرا بۆ راگواستنی سه‌رجه‌م لادێ ده‌ستنیشانكراوه‌كانی كوردستان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ ملێكان, به‌ دوایدا بڕیاردرا تاكو رێكه‌وتی 21-6-1987 ته‌واوی لادێكانی كوردستان بڕوخێنرێت, له‌ به‌هاری ساڵی 1987 دا 711 گوند روخێنران, كه‌ 219 گوندیان له‌ پارێزگای هه‌ولێر, 122 یان له‌ گه‌رمیان, 320 گوند له‌ پارێزگای سلێمانی, 50 گوندیان له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان بوون.

له‌ رێكه‌وتی 20-6-1987دا, بیرۆی باكووری پارتی به‌عس, كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات, له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیارێك ده‌دات, ژیانی گه‌لێك به‌ ته‌واوی ده‌گۆرێت, ئه‌ویش بڕیاری ژماره‌ 4008 بوو, ئه‌م بڕیاره‌ مانفیستۆی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان بوو, سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ده‌ستپێكی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌ی سسته‌ماتیك و نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراو, كوشت و بڕو ده‌ركردن خرایه‌ چوارچێوه‌ی بڕیاری فه‌رمییه‌وه‌. به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گوندانه‌ی تاكو رێكه‌وتی 22-6-1987 ده‌ستیان لێ نه‌درابوو ده‌بێت بڕوخێنرێن, هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بكرێنه‌ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو, گوندی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیدا بوو له‌وكاته‌دا, رژێم ته‌نها شارو به‌شێك له‌ رێگاكانی به‌ده‌سته‌وه‌ مابوو, له‌ روی ئاسایشه‌وه‌ نابێت ئه‌و ناوچانه‌ هیچ مرۆڤ و ئاژه‌ڵێكی تێدا بمێنێت و ژیانی تێدا یاساغ كرا, هاتو چۆو كشتوكاڵی تێدا قه‌ده‌غه‌ كرا, هێزی ئاسمانی چاودێری زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان و رێگاكانی به‌ چڕی ده‌كرد, ئه‌وه‌ی به‌ربكه‌وتایه‌ ژیانی لێ ده‌سه‌نده‌وه‌, سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن په‌یڕه‌و كرا, هێزه‌كان ده‌ستكراوه‌ كران بۆ كوشتنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌, بڕیاره‌كه‌ هه‌وڵدانێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌یان لێ بكوژرێت, به‌ تفه‌نگ یان تۆپ یان رۆكێت وه‌ یاخود له‌ ئاسمانه‌وه‌, به‌ چه‌كی ئاسایی یان هیشۆیی و كیمیاوی, یان له‌ كاتی ده‌ستگیركردندا له‌سه‌ر رێگاو بانه‌كان یان له‌ هێرشه‌كاندا بۆ ناوچه‌كانیان گوله‌ باران بكرێن, ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 ساڵ بۆ 70 ساڵ بوو, بڕیاردرا له‌ سێداره‌ بدرێن بێ دادگاییكردن, ده‌ستنیشان كران بۆ له‌ناو بردن, بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌سیان لێ دادگایی بكرێت, به‌مه‌ش دۆسیه‌كانیان نه‌چووه‌ خانه‌ی یاسای تاوانه‌وه‌, توانای هیچ داكۆكیكردنێكی یاساییان له‌ خۆیان نه‌بوو, وه‌ زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنران له‌ سه‌روه‌ت و سامان بۆ فه‌وجی جاشه‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی بوون به‌ پێی بڕیاره‌كه‌, هێزه‌كان عێراق به‌ ته‌واوی ده‌ستكراوه‌ كران بۆ فه‌رهودو تاڵانی, به‌ تایبه‌ت فه‌وجه‌كانی جاشه‌كان, كه‌ ئه‌وان دواتر ناوی ئه‌نفالیان لێ نا. به‌ پێی بڕیاری 4008 ته‌قه‌كردن ئازاد بوو بۆ به‌ئه‌نقه‌ست كوشتنی هاووڵاتیان, خاڵی حه‌وت له‌ بڕیاری 4008, جاشه‌كانی سه‌رپشك كرد له‌ تاڵانكردن” هه‌موو ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه‌وا فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی جه‌نگاوه‌ره‌كانیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بۆ خۆیان ده‌بێت, ته‌نها چه‌كه‌ قورسه‌كان و چه‌كی ئه‌سناد و چه‌كی مام ناوه‌ندی نه‌بێت چه‌كه‌ سوكه‌كان بۆ خۆیان ده‌بێت, ئێمه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ته‌نها ژماره‌كانیان تۆمار بكه‌ن. پێویسته‌ له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی جحافله‌كان چالاك بن و بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو موسته‌شاره‌كان و فه‌رمانده‌ی سرییه‌كان و مه‌فره‌زه‌كانیان, وه‌ به‌ وردی ئێمه‌ ئاگادار بكرێینه‌وه‌ له‌ چالاكییه‌كانی فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی”.

له‌ 22-7-1983 ه‌وه‌ بۆ 6-9-1988

له‌و ماوه‌یه‌دا پارتی, یه‌كێتی, حسك, حیزبوڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تا ده‌عوه‌و مه‌جلس ئه‌علا ده‌یان كاری هاوبه‌شیان له‌ گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له‌ پانتایی كوردستان له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ زاخۆ ئه‌نجامدا, پاسدار به‌ ئاشكرا له‌ گونده‌كان ده‌بینران, ده‌عوه‌و مه‌جلس ئه‌علا باره‌گایان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ دانا, به‌مه‌ش بزاڤی چه‌كداری كوردستان بووه‌ لێكرێدراوی ئێران, له‌ كاتێكدا رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ژێر داگیركاریدا ده‌یناڵاند.
ئه‌م جه‌نگه‌ هاوبه‌شانه‌ بیانووی دایه‌ ده‌سته‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌ 3 كرده‌ی جینۆساید به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامدرا” جینۆسایدی بارزانییه‌كان, ئه‌نفالو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌”.
ئه‌و مێژووه‌ نابێت لێی رابكردرێت, پێویسته‌ خوێندنه‌وه‌ی دروستی بۆ بكرێت, راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن, دان به‌ هه‌ڵه‌كان بنرێت و داوای لێبوردن پێشكه‌ش به‌ قوربانیان بكرێت.
له‌ كۆتاییدا ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌یان كردووه‌, له‌ یاداشته‌كانیان ئاماژه‌ی پێ ناده‌ن, راستییه‌كان ده‌رناخه‌ن, راستیه‌ان بڵاو ناكه‌نه‌وه‌ , خه‌تای سیاسی ده‌كه‌ن, ئه‌وانه‌شی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌, به‌شێكه‌ له‌ ده‌رخستنی راستییه‌كان, وه‌لێ ده‌بێت دان به‌ هه‌ڵه‌كانیان بنێن و داوای لێبوردن بكه‌ن له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ قوربانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان.




هەژاریی سووتەمەنیی لە بریتانیادا… زاهیر باهیر

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە مانگی جێنیوەری ساڵی تازەدا دوو لەسەر سێی خێزانەکانی بەریتانیا تووشی هەژاریی سووتەمەنیی دەبن.

ڕووداوەکان دەستەواژەی نوێ لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن. هەژاریی سوتەمەنیی دەستەواژەیەکە کە گوزارشت لە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەمنییەکان تا ڕادەیەکی ئێکجار زۆر دەکات.  ئەم دەستەواژەیە بە دروستی  بەسەر  دووبەش لە سێ بەشی خێزانەکانی بریتانیادا جێ بەجێدەبێت .

بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە و تێچوی ژیانی دانیشتوانی بریتانی  لە پاڵ وشکەساڵیی و لە  تەك ئەمانەشدا تورەقیکردنی زیاتری توێژاڵی دەستەبژێری نێو کۆمەڵ بە هەڵتۆقینی ملیۆنەری زیاتر و زیادبوونی ملیاردەرەکانیش بۆ 177 دانە، هەموو ئەمانە بوونەتە سەر ویردی زمانی ڕۆژنامەکان و بەشێکی زۆری دەنگوباسەکانی ڕادیۆێ و تی ڤییەکان.

ئەوە نەبێت پێش ڕوودانی ئەم بارودۆخە بڕێکی زۆری خەڵکی لە بریتانیا ژیانێکی شایستانەیان هەبووبێت . من پێشتر لە زۆر ڕووەوە باسی ژیانی ئێرەم کردەوە لێرەدا تەنها هەر یەك دوو نموونەیەك دەهێنمەوە: دوو لەسەر سێی ئەو گەورانەی کە کار دەکەن لە هەژارییدا دەژین ڕێژەکەش لە ئێستادا لە بەرزبوونەوەدایە، 5 ملیۆێن کە کرێکارن لە شوێنی جیا جیادا لە هەژارییدا دەژین، ئەمە جگە لەوەی تێکڕای مووچە کە بە گوێرەی ڕادەی هەڵاوسانی پارە  ڕێکخراوە یا دیریدەکرێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، 2022، کەمتر بووە  لە مانگی شوباتی 2008.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ 45 ملیۆن کەس لە بەریتانیا لە مانگی یەکی [ جێنیوەری] ساڵی نوێدا بە هۆی هەڵكشانی نرخی سووتەمەنییەکان : غاز وکارەبا تا دەکاتە بەنزین و گازۆییل بە ڕادیەك دەبێ کە ئەو بڕە خەڵکە کە لە چوارچێوەی خێزانییدا گرد دەبنەوە دەکاتە 18 ملیۆن خێزان کە ڕووبەڕووی هەژاریی سووتەمەنیی دەبنەوە.

ڕاپۆرتەکە هەژارییەکە وردتر دەکاتەوە و کارایی زیاتری لەسەر هەندێك توێژاڵی کۆمەڵایەتی پتر دەردەخات.  هەر بۆ نموونە دەڵێت لە نێوانی کەپڵێکی خانەنشینکراو بە ڕێژەی لە سەدا 86.4   و لە سەدا 90.4 لە سەر خێزانانی یەكباڵ ، ئەوانەی کە بێ مێردن یا بێ ژنن کە دوو منداڵ یا زیاتریان هەیە ، کارایی خۆی دادەنێت.

هەر ئاواش ڕاپۆرتەکە لە سەر ناوچەکانی یا دەڤەرەکانی بریتانیاش ڕێژەی ئەم هەژاریی سوتەمەنییەی تۆمار کردووە. لە سەدا 57.9 خانەوادەکانی کە لە خواروی ڕۆژهەڵاتی بریتانیا دەژین ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە دەبنەوە.  ئەمەش  بە بەراورد بە لە سەدا 70.9 لە دانیشتوانی میدلاند و لە سەدا 76.3 لە دانیشتوانی ئیرلەندەی باکوردا.

ئەم توێژینەوەیە دوای بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پارە بە ڕێژەی لە سەدا 10.1 لە مانگی تەموزدا کراوە و واش پێشبینی دەکرێت کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەچیتە لە سەدا 10.8 کە ئەم ڕێژەیە لە بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پاوەندی بریتانیدا لە  40 ساڵ  لەمەوبەرەوە نەبینراوە. ئەوەش مەزەنە دەکرێت کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بگاتە لە سەدا 13 .  هەر لەبەر ئەوەشە هەرچەند مووچە و کرێش بەرزببێتەوە تەنانەت بە ڕادەی لە سەدا 10ش هێشتا هەر موچەکە هیچ زیادی نەکردووە، بەڵکو نوقسانی بە ڕێژەی لە سەدا 3 هەیە.

هەندێك لە دامەزراوەکان، دەسگەکانی وەکو دەسگەی تەندروستی متمانەپێکراوی خەسستەخانەکان لە ئینگلەنددا،  لە سەروبەری ئەم ژیانە قورسەدا کۆمەك بە کارمەندەکانیان دەکەن بۆ ئەمەش بەرپرسانی نەخۆشخانەکان  باوەڕیان وایە کە یارمەتییەکانیان  ‘بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە’ و ڕووبەڕوویان دەبێتەوە دەبێت لەبەرانبەریدا بووەستنەوە .

دەسگەکانی نەخۆشخانەکان لە هەندێك شار و ناوچەدا بڕیاریان داوە کارمەندەکانیان کە زۆر هەژاران 500 پاوەندیان پێبدرێت و بۆیشیان هەیە کە منداڵەکانیان لە چێشخانەکەی سەر کاردا بە یەك پاوەن ژەمی نانی نیوەڕۆ بخۆن.  لە شاری لێستەر لە سەدا 29 ی ستافەکانیان موچەیەکی هەژارانە وەردەگرن کە پێش لێبڕینی باج تەنها 23،177 پاوەندە.  لە هەندێك شوێنی تر 2 ملیۆن پاوەندیان داناوە بۆ یارمەتی ئەوانەی کە بە هۆی گرانی نرخی بەنزینەوە ناتوانن بچنە سەر ئیش.

هەواڵی خراپتر وەکو دەسگەی  سیستەمی پیشەسازی و دارایی  دەڵێت  لە ساڵی دارایی داهاتوودا – 2023-2024 – ئەگەری زۆرە قەرزکردن بە ڕێژەی 23 ملیار پاوەند زیاد بکات، چونکە حکومەت پێویستی بە بەرزکردنەوەی یارمەتییەکان و خانەنشینی دەبێت بەگوێرەی ڕێژەی هەڵاوسانی بەرزتر بە تێچووی 4 ملیار پاوەند و هەروەها دانەوەی 54 ملیار پاوەند بە سووییەکی بەرز لەسەر  قەرزەکانی کە پەیووەستن بەهەڵکشانی هەڵئاوسانی پارەوە  لەسەر بۆندەکان.]  وشەی بۆند-ی ئینگلیزی ڕەنگە زیاتر لە کوردیدا بە کۆمپیالە بێت] .

وەکو زانراوە سیستەتی سەرمایەداریی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یاری بە هەندێك فۆرمیلەی ئابووریانە دەکات بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو، زیادکردن و داشکاندنی ڕێژەی باج ، گرتنەبەری سیاسەتی دەستگرتنەوە [ تەقەششوف]،  کەمکردنەوە و زیادکردنی بەهای دراوەکەی، ڕێگەدان بە هەڵئاوسانی دراوەکەی یاخود کۆنترۆڵکردنی هەڵئاوسانەکە.  لەگەڵ ئەم دەستکاریکردنانەشدا، لە کردنی هەر یەکەیاندا کارایی نێگەتیڤانەی لەسەر ئەوی تریان و سەرجەمی ئابوریش هەیە . ئەمەش ڕاستییە و دەکرێت لەو دوو سێ دێڕەی سەرەوەی دەسگەی سیستەمی پیشەسازی و دارایی ئەم وڵاتەدا کە ئاماژەم پێدا بیبینین .

حکومەت بۆ حەلی ئەم کێشەیە سەبارەت بە نرخی غاز و کارەبا کە لە مانگی یەکی ساڵی نوێدا دەچێتە 4،500 پاوەند، کە 3582 پاوەند زیاترە لە ساڵی پار ئەم وەختە کە بە ڕێژەی سەدییش دەکاتە لە سەدا 82 . ئەم زیادکردنە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا دەچێتە 5456 پاوەند، چارەسەرێکی داناوە.

 بۆ قەرەبووکرندنەوەی ئەم زیادەیە حکومەت لە مانگی ئایاردا بڕیاری دا کە هەموو ماڵێك 400 پاوەندی پێبدرێت و ئەوانەشی کە زۆر دۆخی داراییان خراپە 600 پاوەندی زیاتریان پیبدرێت.  ئەمە بریاری وەزیری دارایی پێشتر بوو، ڕوشی سوناك،  کە ئێستاش یەکێکە لە دوو بەربژێرەکەی سەرۆکی وەزیران. بەربژێرەکەی دیکەیان ژنێکە بە ناوی لیز تروس ئەو نایەوێت ئەمە بکات دەلێت باشترین کۆمەك بۆ هاووڵاتییان دابەزینی ڕێژەی باجە، کە لەم بارەدا تەنها ساماندارەکان سوودمەند دەبن.  بۆ نموونە گریمان موچەی کرێکارێك 30 هەزار پاوەندە کە 12 هەزاری، باجی لەسەر نییە دەکەوێتە سەر حاڵەتی خیزانیی ئەو کەسە.  ئالیرەدا گریمان باج  بە ڕێژەی لە سەدا 3 دابەزی کە ئەمە مەحاڵە، لەو حاڵەتدا دەکرێت کە کابرای/ ژنی باجدەر 540 پاوەندی بۆ بگەڕێتەوە کە ئەمەش هیچ نییە. 

هاوکاتیش حیزبی لیبراڵ و پارتی لەیبەر [ کرێکاران] داوا لە حکومەت دەکەن کە فشار بخاتە سەر کۆمپانیاکانی وزە کە ئەم بەرزکردنەوە و زیادە نرخە هەڵپەسەرێت. هەرچیش پارتی سەوز هەیە داوای بە دەوڵەتیکردنی کۆمپانیاکان دەکات.

ئەمە لە کاتێکدا کە ە تێکڕای قازانی کۆمپانیا گەوەرەکانی نەوت و وزە وەکو شێڵ و بی پی و ئێکسۆن مۆبیل و چیڤرۆن و ئەوانی دیکەیان لە ماوەیەکی کەمدا خۆی لە 50 ملیار پاوەند داوە.  سەرکەوتنی موچە  و خەڵاتی بەڕێوەبەرە گەرەوکان و جێ بەجێکەرانی کۆمپانیا گەوەرەکان و دەسگەر دراوییەکان بە ڕادیە سەرکەوتووە کە لە ساڵی 2008 وە ئەمە نەبینراوە .

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئەوەش هەلوێستی حکومەتی بریتانییە و کە کاتێکیش دەبینین لە شوێنەکانی دیکەی جیهاندا وردەکارییەکانی هەڵبژاردەیەکی بەدیل دەبینرێت: سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئیسپانیا بیتاقەی شەمەندەفەری بە خۆڕایی ڕاگەیاند  هەروەها بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان (شانبەشانی باجی زیاتری لەسەر بانکەکان) ڕاگەیاند، لە کاتێکدا سەرۆکی نیوزلەندە ،جاسیندا ئاردێرن، کرێی گواستنەوەی گشتی نیوزلەندای بە ڕێژەی 50% کەمکردەوە. لە فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆمپانیایPDF کردە کەرتی دەوڵەتیی و پارەی وزەشی بە نزمیی هێشتەوە.

وەکو دەبینرێت لەو وڵاتانە و وڵاتانی دیکە هەندێك کارئاسانی و کردنی کۆمەکی بچوك بۆ هاووڵاتیانیان کراون و لێرەش ئەو هاوکارییە بچوکەیە  بە بارودۆخێکی زۆر خراپتریشەوە لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە ، دانیشتوانی بریتانیا شتێكیان لە بەردەمدا نەماوەتەوە جگە لە بەرەنگاربوونەوە و بەگژاچونەوەی سیاسەتی کۆمپانیاکان و حکومەت.  هەر لەبەر ئەمەش هەڵمەتێك لەژێر ناوی ” پارە مەدە” واتە پارەی قایمەی غاز و کارەبا مەدە.  ئەم کەمپەینە تا ئێستا زیاتر لە 200 هەزار کەس واژۆی کردووە ئەگەر ئەم ژمارەیە بگاتە یەك ملیۆن، پارەدەری کارەبا و غاز لە مانگی ئۆکتۆبەردا و هاوکاتیش ئەگەر حکومەت زیادبوونی ئەم پارەیە هەڵنەپەسێرێت ، خەباتی ڕاستەوخۆ بەکاردەهینرێت نە کۆمپانیاکان و نە حکومەتیش ناتوانن شتێک بکەن لە هەقی خەڵکی چونکە ئاشکرایە نە ملیۆنێك کەس دادگایی دەکرێ و نە دەتوانرێت بیشیانگرن و نە دەکرێتیش کارەبا و غازیان لێببڕن و یا خود دەست بەسەر خانەنووەکانیان بگیرێت ئەو کاتە نەك هەر دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیاسەتە بەڵکو ڕەنگە بیبیتە ڕوخاندنی حکومەتیش. 

ئەمە ئەزموونی سەرەتای نەوەداکانی چەرخی پێشووە کە حکومەت باجێکی شەخسی زۆری لەسەر دانیشتاوان کە لە سەرو 18 ساڵەوە بوون لە ژێر ناوی پۆڵ تەکس دانا .  دواتر هەلمـەتێك ڕێکخرا کە پارە نەدرێت و هەرکەسیش درا بە دادگا بە هەزاران کەس لەبەردەم دادگادا ناڕەزاییان دەردبڕی، هەر کەسێك کاربەدەستانی حکومەمەت بهاتنایەتە سەری و شڕە و پڕەی ماڵەکەیان ببردایە بە جارێك سەدەها کەس ڕێگربوون لێیان . بۆ کۆکرندەوەی ئەم باجە هەموو ڕێگە چارەکانی حکومەت و شارەوانییەکان شکستیان هێنا بۆیە سەرەنجام خودی باجەکە شکستی هێنا و حکومەتەکەی مارگرێت تاچەریش هەرەسی هێنا.   لە ئێستاشدا لەوە دەکات هەمان شت دووبارە ببێتەوە.

ئەمەش هۆکارێکی گرنگە کە حیزبە موعاریزەکان و هەندێكیش لە کۆمپانیاکان لۆبی حکومەت دەکەن بۆ هەڵپەساردنی زیادبوونی نرخی کارەبا و غاز، چونکە ترسی دووبارە بوونەوەی ئەزموونەکەی پۆڵ تەکسیان هەیە کە گریمانی زۆر هەیە لە ڕوودانی چونکە هەژارییەکی زۆر لە ئارادایە و ڕەنگە سەراپای شۆپەکان و کۆمپانیاکان تاڵان بکرێن .

زاهیر باهیر

20/08/2022
Zaherbaher.cm




رۆمانی ( گۆشەگيری ) خوێندنەوەيەک لە بن تريفەی مانگە شەو و شەپۆلە نەرمەکانی زنە -3- سەردار جاف

{ بەشی سێيەم }

گۆشەگيری
خوێنەر کاتێک ئەم رۆمانە دەخوێنێتەوە هەست بە ماندووبوونێکی زۆری نووسەر دەکات، وەلێ ئاخۆ نووسەريش توانيويەتی تێيدا تا ئەندازەيەکی باش سەرکەوتوو بێت، ياخود هيچی بە خوێنەر نەگەياندووە جگە لە دەردە دڵێکی خودی نەبێت خراوەتە روو، خوێنەرێک لە خوێندنەوەی نزيکەی ( ٥٠٠ ) لاپەڕەيەک هەست بە شەکەت و ماندووبوونێک بکات ئاخۆ نووسەر چەندی ماندوو بوون بە ديار نووسينەوەی چەشت بێت، ئێمە نامانەوێ لە ماهييەتی ماندوو بوونی کەم بکەينەوە، وەلێ هەر وەک گوتمان ئێمە دەق دەبينين و لەوێوە قسەی خۆمان دەکەين.
سەرەتا و بەر لە هەموو لايەنە جوايەزەکان دێين و هەڵوێستە لە سەر ناو و ناوەڕۆکی رۆمانەکە دەخەينە روو ئاخۆ هاوتەريبن، هەرچەندە نووسەر ئازادە لە دەستنيشان کردنی ناونيشان وەلێ وا دەست نيشان کراوە کە پەيوەستن پێکەوە بۆيە قسەی خۆمان دەکەين، ئێمە دوای خوێندنەوەی رۆمانەکە بۆمان ساغ بۆوە کە گۆشەگيری بۆ ئەم حاڵەتانەی نێو رۆمانەکە بە هيچ شێوەيەک يەکناگرنەوە، لەم روانگەوە ئێمە قسەی خۆمانی لە سەر دەکەين، ئێمە پێمان وايە خودی نووسەريش لە گەڵمان هاوڕايە کە ئەوەی لێرەدا هەيە ونبوونە نەک گۆشەگيربوون.

گۆشەگير بەو کەسە دەگوترێت کە ژيانی تەنهایی هەڵدەبژێرێت ئاخود هەميشە لە هەموو تاکێکی مرۆڤ خۆ بە دوور دەگرێت، خەڵوەتنشينی سۆفيگەرێتی خۆی لە خۆيدا گۆشەگيربوونە (( شوبنهاوەر وای دەبينێتەوە کە گۆشەگيری فەيلەسوف هەڵوێستێکی فەلسەفيانەيە رەنگدانەوەی پاکی و راستگۆييەتی ، نەمازە ئەو گۆشەگيرييە دەرئەنجامێکی حەتمی هەلوێستە رەتکراوەکانی بێت بەرامبەر کۆمەڵگايەکی گەندەڵ و ساختەکار و هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە بيرکردنەوەيەکی هەڵەناراستييەکان دەسڕێتەوە )) ٤. لە رووی فەلسەفيشەوە دەبينين کە گۆشەگير بوون بۆ راژە کردن و بەرژەوەندی چاکەکارييە، هەروەک لە ئايينيشدا هەمان بۆ چوونە، (( بە پێی ئەو چەمکەی لای شۆبنهاوەر بۆ گۆشەگيری هەيە، جياوازی لە نێوان دوو جۆر لەو فەيلەسوفانە دەکا، پۆلينێک بۆ خۆی بيردەکاتەوە و نوێنەرايەتی زۆرينە دەکات، پۆلينەکەی دی بۆ خەڵکی بير دەکاتەوە و نوێنەرايەتی کەمينە دەکات، ئەوەی بير لە خود دەکاتەوە لە کۆمەڵ دانابڕێت وەلێ لە پرسەکانی گۆشەگير دەبێت، ئەوە کار لە سەر راستیيەکی ساختە دەکات و يان ساختەیی راستی دەگوازێتەوە، هەرچی ئەوانەيشە کە بير لە خەڵکانی دی دەکەنەوە، ئەوا لە کۆمەڵ گۆشەگير دەبێت، بەڵام لە پرسەکەی دانابڕێت. چونکە تەنها کار لە سەر راستييەکان دەکات، ئەوا بەم پێيە لە بەرژەوەندی راستی و کۆمەڵ لە هەمانکاتدا کار دەکات)) ٥-. پێمان وابێ باشتر بۆ خوێنەر روون دەبێتەوە کاتێک خوێنەر رۆمانەکە دەخوێنێتەوە دەزانێ دوور و نزيک لە هەموو روويەکەوە ناونيشانەکە يەکانگير نابێتەوە لە تەک ناوەڕۆکی رۆمانەکە..

ونبوو ئەو کەسەيە کە سەرلێشێواوی سەراپا ژيانی دەتەنێت، ئەو دەمانە خود ون دەبێ، هەميشە ونبوونيش تاک بەرەو ئاراستەی هەڵدێر دەبات نەک راستکردنەوە، دەکەوێتە نێو ئەو بڵقانەوە کە نازانرێت لە چ کاتێکدا دەتەقێتەوە و هەپروون بە هەپروون دەبێت. (( بوون دابەشی ، بوونی دەرەکی و بوونی زهنی دەبێت، يەکەميان بريتييە لە پێکهاتەيەک لە بەر چاو کە ئەم بوونە ماتريالييە، بەڵام دووەم بريتييە لە پێکهاتەيەک لە زيهندا، ئەوەيش بوونی ئاوەزی” عقلي ” يان لۆژيکييە )) ٦ ، ئەم ديدگايە ئەوە دەسەلمێنێ کە رۆمانەکە هەردوو حاڵەتەکەيە، يەکەميان کەسەکان ونبوويەک نين لە بەر چاو ونبوو بن وەلی وەک ديدە ماتريالييەکە بوونيان هەيە لێ لە رووی زهنييەوە ونبووی تەواون، لە ناخەوە ون بوون ئەمەيش ئاراستەيەکە زۆربەی نووسەران بۆ ونبوونی تاک لە ئەدەبدا پەنای بۆ دەبەن، بابزانين نووسەر بۆ رۆمانەکەی چۆن لە گەڵ ونبووندايە. (( کە گەڕايەوە بۆ هوتێلەکە زانی تەنهاييەک لە نێويدا بۆ ئەبەد درێژ دەبێتەوە و کۆتایی نايەت، بۆنی چەرچەفەکانی کرد، بۆنی خۆی کرد، بۆنی دونيايەک شێواو و بێمانای کرد، بۆنی بۆن دڕنی ئەو ئاژەڵەی کردکە بەم ژوورەدا تێپەڕيووە، بۆنی خوێنی کرد لە هەموو شوێنێک، بۆنی ساردی لاشە دوورەکانی کرد لەئاسمانی ئەم بەيانيەدا، بۆنی ونبوونی کرد لە هەموو شوێنێک، ل ٣٩١ )) نووسەر تەنها جارێک باس لە ونبوون ناکات چەندين جار لەو دەرگايە دەدات، (( هەموو ئەو ونبوونەی لە نێوان سوزی و ڤێسنا و سێرژی روسی و ئورسولا باومان، هەوڵدان بوو لە راکردن لەو گۆشەگيرييە سەختەی دەيهاڕی، دەيبردەوە ناو تاريکی و هەستيدەکرد ژيان هيجيتری تێدا نەماوە بۆ بەردەوام بوون. وەک ئەوەی خومار بێت بە ئیکسيرێکی پڕ جادوو، ئاوا بە نێو کەس و رووداوەکاندا تێدەپەڕی، گوێی دەگرت و هەندێک شەو دەچوو سەمای دەکرد، بە تەنێ سەمای دەکرد،… لە نێو تاريکی پاسەکەدا کە بەرەو قاهيرە جادەکەی قووتدەدا، بيری لەوە دەکردەوەکە زەمەنە سەماکار بوو، ئەو پووتە پۆستاڵيەی بيرکەوتەوە، ملپێچە مۆر و قەمسەڵە کورتەکەی و جێنزە شينەکەی، بيری کەوتەوە ماوەيەک بوو خومار بوو بە سەما، سەما تەنها لە گەڵ خۆيدا، لە گەڵ تەنهاييدا، لە گەڵ گۆشەگيريی و ونبوونيدا کە نێوی نابوو ” ونبوونێکی جوان” کە ڕاستييەکەی هيچتر نەبوو جگە لە ونبوون نەبێت لە نێو گۆشەگيريدا. ل ٤٣٢ )). نووسەر لەم پەنا بردنە بەر ونبوونە دەکەوێتە هەڵەوە کاتێک ونبوون لە ناو گۆشەگيری دەبينێت، مرۆڤ بەر لە بوون ، کائينێکی نەبووە، ئەو کاتە گۆشەگيری ناخوڵقێت کە دەکرێ بڵێين خەڵوەتيش بەشێکە لە گۆشەگيری، بەڵام کاتێک مرۆڤ بوونی بوو وەک ماتريالی يانی بوونی جەستە، بەو چەمکە فراوانەی ونبوونەوە گەر ورد ببينەوە، تێدەگەين ئەو دەمە مرۆڤ دەتوانێ گۆشەگير بێت، کە مرۆڤ ون دەبێت دەکارێ بخزێتە نێو گۆشەگيرييەوە تا خۆی بدۆزێتەوە، (( لە تەک هەر جيابوونەوەييەک، زنجيرەيەکی ونبووی سەپێندراو دەردەکەوێت، زيندەوەرێک دەست بە هەنگاوەکانی دەکات رووەو جۆرێکی تازە، کە بە جۆرە گوازراوەکان ناسراوە)) ٧. نامانەوێ زياتر لە سەر ئەم پرسە هەڵوێستە بکەين ئەوەی بە لامانەوە گرينگە ناوەرۆک و لايەنەکانی ديکەی رۆمانەکەيە، رۆمان چەند جۆرێکی هەيە لەوانە رۆمانی ؛ مێژوویی ، پۆليسی ، رۆمانسی ، تراژيدی ، کۆمەڵايەتی ، ترس و تۆقاندن ، پۆرنۆگرافی” سيکسی ” …..تاد.

ئەم رۆمانە دوورونزيک پەيوەندی بە رۆمانسييەت و ئيشقەوە نييە، کە نووسەر بۆ خۆی هاوتای ئيشقی کردۆتەوە، بە تەواوی دەکارێ بێژين گۆشەگيری دەقاودەق دەخزێتە خانەی ئەدەبی پۆرنۆگرافييەوە، واتا بە ئاشکرا بێڕووپۆشکردن باس لە سێکس دەکات؛ (( هەندێجار بە مەبەستی ئامۆژگاریی سێکسی و تەندروستی خراونەتەڕوو، هەندێجاری ديش بە مەبەستی ئاشنابوون بە ئەندامە سێکسييەکان و شارەزابوون لە چۆنێتی پرۆسەکردنی سێکس ئەنجام دراون )) ٨. لەم ساڵانەی دواییدا رۆمان بە شێوەيەکی گشتی و بە تايبەتی لە هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان رەواجێکی زۆری پەيدا کردووە و کتێبێکی پڕفرۆشە، بە تايبەتی رۆمانە ئیرۆتيکييەکان، چونکە لەوێ لای خوێنەر چێژ دەخوڵقێنێت، ئيشق باڵا دەکات، وەلێ ئەم رۆمانە ئەو چێژە ناداتە خوێنەر، رەنگە ئەمە هۆکارێک ببووبێت بۆ پەنا بردنە بەر ئەم جۆرە رۆمانە، يانيش پێی وابووبێت کە دەتوانێ لەم رۆژگارەدا رچەشکێن بێت، ئەوەيشيان وانييە، چونکە پێشتر شێخ رەزای تاڵەبانی لە رێگای شيعرەکانييەوە ئەو دەرگايەی واڵا کردووە، هەروەها لە ئەدەبی کوردی و بواری چيرۆکيشدا (( ئەحمەد سەيد عەلی بەرزنجی لە کۆمەڵە چيرۆکی ” دەستە و يەخەدا ” بايەخی بەم لايەنەی ئەدەب داوە و سەرجەمی چيرۆکەکانی تەرخانکردووە بۆ ئارەزووی سێکسی، کە دەتوانم بڵێم تا ڕادەيەک لە پۆرنۆگرافی نزيک دەبێتەوە)) ٩. ئەوەيش لە هەمان رەوتەوە رێی گرتووە، لێ زۆری تر هەن لە چيرۆک و شيعرەکانيان باسيان لە پرۆسە سيکسييەکە کردووە وەلێ ناخزێتە خانەی پۆرنۆگرافييەوە، دەکارێ لە خانەی ئيرۆتیکی تۆمار بکرێن؛ (( لە بە شێک لە رۆمانەکانی محەمەد موکریدا چەندين ديمەنی سێکسی ئاشکرا خراونەتە روو، بەڵام ئەمە ناچێتە ناو ئەدەبی پۆرنۆگرافييەوە، چونکە ئامانجی سەرەکی لەم چەشنە رۆمانانەدا سێکس نييە )) ١٠. رۆمانی ” هيچ ” ی خوسرەو جافيش لە چەندين شوێن باس لە پرۆسەی سێکسی دەکات، بەندەيش لە چيرۆکی ” ميرات ” بە ئاشکرا باسمان لە پرۆسە سێکسييەکە کردووە، کە لە ژمارە ( ٩ ) ی پەيامی مامۆستا لە سويد ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکراوەتەوە، ئەوانەيش بە هيج کلۆجێک ناچنە ناو ئەدەبی پۆرنۆگرافی، چونکە مەبەستە سەرەکييەکە سێکس نييە، بۆيە هارووژاندن لای خوێنەر دەخوڵقێنێ و ئەم رۆمانە کەمتر.

گۆشەگيری فەزا و فۆرمێکی قورسی لای خوێنەر خوڵقاندووە، (( رۆمان فۆرمێکی ديالکتيکی داستانە، بۆ خۆی فۆرمی گۆشەگيرييە لە تەنهایی، فۆرمی هيوايەکە لە بێ ئايندە، فۆرمێکی ئامادەيە لە ئامادە نەبوون)) ١١. کەچی ئەم حاڵەتە لای ئيسماعيل حەمە ئەمين لەم رۆمانەدا بەدی ناکەين جگە لەوەی فەزاکەی لێشێواندووين هەميشە هزرمان وا ماندوو دەکات کە خوێنەر پچڕپچڕی رووداوەکان دەيشێوێنێ، وەلێ پەریەوازە بوونێک دەخوڵقێنێ مەگەر هەر خۆی سەری لێدەربکات، هەندێ شتی بۆ رۆمانەکە سەربار کردووە کە پێويستی نەدەکرد، رۆمانەکە بۆ خۆی گێرانەوەيە لە نێو گێڕانەوە گێرانەوە دەبينين، بۆيە ئەوە بە فۆرمێکی نامۆ لە ناو رۆمان دادەنرێت، لە رووی ديالکتيکييەوە، ئەو ئیستاتيکايە بە دی ناکەين جوانی بە سەرگوزەشتەکان بدات، (( رۆمان لای لۆکاش، بۆ خۆی فۆرمێکی سەرەکی ئەدەبە بۆ جيهانێ ” کە مرۆڤ نە لە وڵاتی خۆی بوونە، نە نامۆييشی تەواوی نامۆبوونە” بۆ ئەوەی ئەدەبی داستانيمان هەبێ ” رۆمان کە فۆرمێکی داستانييە” هەر دەبێ بوونێکی يەکەی بنەڕەتی هەبێت، بێگومان بۆ ئەوەی رۆمانێ هەبێت، بەرهەڵستی کۆتایی لە نێوان مرۆڤ و جيهان و تاک و کۆمەڵ دەبێت)) ١٢. گۆشەگيری سيمايەکی داستانی بە خۆوە نەبينيوە، چەندين گێڕانەوە لە ناو گێڕانەوەيە، ئەمەيش وا لە خوێنەر دەکات نەک مەيلی خوێندنەوەی نەبێت وەلێ بۆ کارەکانی دواتريشی کاريگەری دەبێت و خوێنەر روو لە کەمی و لاوازی دەکات، بە کورتی نووسەر نەيتوانيوە هەر زوو سەرنجی خوێنەر بۆ باسەکەی پەلکێش بکات، رەنگە هەندێ هەرزەی تينووی سێکسی بۆ خۆ دەستەمۆ کرد بێت ئەمەيش ناکاتە خوێنەری دڵکار. (( بە بينينی من، بنەڕەتيترين خەسڵەتی نووسەری مۆدێرن ئەمەيە؛ هۆشياری دەرهەق بە کێشە تازە و گرنگەکان، هێز و توانای پێويستی تەکنيکی بۆ وەڵامدانەوە بەم هوشيارييە، دواتريش دەبينين بۆ ئەوەی نووسەرێکی باشت لێدەربچێت، پێويستت بە توخمی ديکەيش هەيە کە من پێی دەڵێم ” سازان و هارمۆنی ” ))١٣. جوڵەيەکی هونەری ئەتۆ نابينرێ لە رۆمانەکەدا تاوەکو رووخسارێکی ئێستاتيکایی تێدا ببينين، هەر جەندە لە رۆمانی پۆرنۆگرافی کەمتر هەست بەو جوڵەيە دەکرێ، وەلێ ئەوەيش بێجوان بەخشين نابێ، و نووسەری بە توانای دەوێ جوانی بەخش و جوڵەی هونەری و زمانی ئەوتۆ بەر جەستە بکات، چێژداری بخوڵقێنێت، تەڕ و پاراو بێت، لە بەراييشدا ئاماژەمان پێدا شيعرئامێزی نەبێ، ديسانەوە ئەمەيش لەنگی لە فۆرمی رۆمانەکە دروستکردووە، فۆرم هەمو جەستەی دەقە، بۆ نمونە کاتێ شاجوان هەڵدەبژێردرێت تەنها ستايلەکەی ديقەت نادرێت، هەموو لايەنەکانی هەڵدەسەنگێندرێت پاشان کە تەواو و پڕاوپڕی وەسف و تەوزيف بوو بە شايستەیی شاژنی پێدەبەخشرێت. لێرەيشدا بنەما سەرەکييەکانی جوڵەی هونەری لە رۆمانەکەدا نابينين و يەکێ لەو خەسڵەتانەی لە دەستی داوە ئێستاتێکای دەقە. خاتوو پی. دی . جێمز*لە ديمانەيەکيدا لە بارەی رۆمانەوە لە گەڵ شوشا گاپێ دەڵێ ؛(( کە رۆمانی يەکەمم پێشوازييەکی باشی لێکرا، درێژەم بە نووسيندا، بەو ئەنجامە گەيشتم کە دەتوانم لە چوارچێوەی سنوور و رێساکانی ئەو ژانرە بمێنمەوە، لە هەمانکاتيشدا دەتوانين نووسەرێکی جددی بين و واقيعەت لە بارەی ژن و پياوەکان و پەيوەندييەکانيان و ئەو کۆمەڵگايەی کە تيايدا دەژين دەرببڕين))١٤، ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لەم رووەوە لە سەری بدوێين دوو لايەنە، يەکەميان ؛ ئەوەيە نووسەر لە دوای گۆشەگير پەنا بۆ ئەم جۆرە رەوتە نەبات چونکە تێيدا سەرکەوتوو نابێت، مرۆڤ پێويستە پەنا بۆ کارێک ببات، بە خێرایی سەرنجی خوێنەران رابکێشێت، بە داخەوە ئەوەی دەيبينين ئەوەی نە پێکاوە، خاڵی دووەميشيان؛ واقيعی پەيوەندی ژن و پياوە، لە رووی دەروونييەوە هەر کەسێ تێڕامانی وردی هەبێت و بە سەليقەييەوە بڕوانێتە لايەنی ژنناسی ئێسماعيل حەمە ئەمين سەردەرکردوويەکی باشە و درک بە نهێنی و شتە شاراوەکانی ژن دەکات، خەسڵەتی ژن ، پەيوەندی لە گەڵ پياو و لە ناو خودی خۆيانيش، ئەمە کەم کەس درکی پێدەکات، بريا ئەم زيرەکی لێهاتووەی بە گەمەيەکی هونەری و بە پێی بنەما سەرەکييەکانی رۆمان زياتر سوودی لێوەردەگرت. لە رووی دەروونييەوە شارەزاييەکی باشی هەيە، ئەمەيش نمونەيەکە، کە بۆچوونی هەمەچەشنەی لەم بارەوە لە رۆمانەکەيدا هەيە: (( ئەو دەچوو لە لۆجی دەوڵەمەندەکاندا بە جلە ئەوروپييەکانيەوە دادەنيشت، کە وەک ماگێتی ………. وابوو وەک چۆن خۆی وا ناوی لە خۆی نابوو، ئيدی کيژێکی قژ زەرد، شەنگەژنێک يان ژنێکی مێردداری بە زمانە لوسە روسييەکەی راو دەکرد، ئەو رای وەها بوو، کە ژنان ئەوەندەی لە گەڵ وشەدا دەژين، ئەوەندە بە دونيای ريال ئاشنا نين. بە وشەيەک دونيايەک خەياڵ لە سەرياندا دەهارووژێت، بەمەيش دەچنەوە سەر سروشتە شيعرييەکەی خۆيان کە خەوبينەرن، بەڵێ، کێ خەونيان پێشکەش بکات دەچنە باوەشييەوە، دەبێت ئەوەيش بڵێين ؛ کێ خەون ببەخشێت هەر دەبێ خۆيشی خەوبينەر بێت….. ئا لەوەدا پێدەچێت ئەو نهێنی جاکۆمۆ کازانۆڤايەتی خۆی دۆزيبێتەوە، بەوەی پياوێکی خەو بينەر بوو… ئاوا، لە ماوەی ئەو هەفتە پڕ خەياڵ و خەونەدا لە گەڵ چەندان جۆری ژندا دەخەوت، بۆ نمونە ؛ ئەگەر ژنەکان بە رۆژ کاريان بکردايە، ئەوا شەوەکەی دەهاتنە لای و چەند کاتژمێرێک دەمانەوە، گەر ژنی مێردداربوونايە و بە دووی ئەشقی کاتیدا بگەڕانايە، ئەوا لە کاتی کاری مێردەکەياندا، لە بەيانييەوە تائێوارە دەهاتن و ئەشقيان دەکرد خەونيان دەبينی……. ل ١٥٩ )) .

لە زۆر شوێنی رۆمانەکەدا رووداوەکان واقيعيەت و راستی رووداوەکان دەسەلمێنن، لەو روانگەوە هەندێ رووداو کە رووی داون لە رووی پزيشکييەوە دەلالەتی ئەوە نييە شارەزایی لە بواری پزيشکيدا هەبێت، هەرچەندە بۆ چيرۆکنووس دەبێ ئاشنايەتی تەواوی لە هەموو کارێک هەبێت، لە هەر شتێک سەرپێيانە سەردەرکردوو بێت، وەلێ کە بە قوڵی لە بوارەکەدا ئاشنايەتی هەبێت نمونەيش وەک ئێرە ؛ (( دەڕنەفيزێکی زلی پێ بوو و دەيويست بيوەشێنێت، ئەو خۆيشی نەيزانی چۆن چەقۆکەی کرد بە پشتی حەسەنە کەڕدا و حەسەن هاواری کرد و ئەژنۆی شل بوو و لە هۆش خۆی چوو…ل ٣٠٤ )) چەند دێڕێک دوای ئەوە دەڵێ ؛ (( ئاوا حەسەنە کەڕ بۆ ئەبەد قاچەکانی لە دەستدا و تووشی ئيفليجی بوو، چونکە چەقۆکە رێک دەماری پشتی بڕی بوو ل ٣٠٥ )).
ئەوەی پێويستيشە هەڵوێستەی لە سەر بکرێ لايەنی پۆرنۆگرافی رۆمانەکەيە، کە لێوانلێو لە سێکس و پەرتەوازەیی فيکر و بيرە، نە سازانێکی تێدايە نە هارمۆنيەت وەلێ پڕە لە رستەی ئاسایی و پێڕەو نەکردنی بنەماکانی رۆمان، کەسی ئاسایی لە خوێنەرانی پلە دوو و سێ وا تێدەگەن بە هۆی ئەو هەموو وشەی ( ئەشق )ە رەق و تەقانەوە لێکدانەوەی وايان لە لا دەخوڵقێ کە ئەمە لێوڕێژە لە ئيشق، لێرە نەک ژن بگرە پياويش ئەو بەها باڵايانەيان لە دەست داوە، هەر چەندە پێمان وايە نە پياوسالاری بێت نە ژنسالاری، وەلێ يەکسانی و بەرانبەری، لێرەدا بۆ لەکەدارکردن ئەم حاڵەتەی پيادە کردووە، کە نە دەبوايە وابێت، بە هەر حاڵ کارێکی باشی کردووە کاتێکيش دەبينين وؤلف فرجينيا دەڵێ؛ (( ئیشی ئەدەبيش لە هەچ قۆناغێکدا ئەمەيە؛ لە گەرمەی شکۆ و شەوکەتدا، ژنان و پياوان لە ژينگەی دەوروبەری خۆياندا رەنگڕێژ بکاتەوە)) ١٥. ئەمەيش ئەو لايەنەيە کە باسی دەکەين و نووسەر پەيگيری کردووە، وەلێ ئيشق ناکرێ بڵێين لە رۆمانەکەدا بەدی ناکرێ کە دێتە سەر لايەنی قوڵایی ئيشق خۆی لێ لادەدات و باسی ئیشق ناکات، ئەمەيش ئەو بەهەشتی ئيشقەيە باسی دەکات ؛ (( ئەوە زەمەنێک بوو کە هەموو شەو بۆ منداڵەکانی دەگريا، ئەو لە هەرە ساتە سەختەکانی جەنگ و لە دەست چوونی هاوڕێ و دۆست و خزم و باوکيشيدا ئاوها نەگريا بوو… بەڵام دەبوايە دوای دڵی بکەوێت، هەر جەندە دەيزانی دوای دڵکەوتن بۆتە هۆی ئەوەی لە باوکايەتی بێبەش بێت، لە کوڕە بچوکەکەی لە کوڕە گەورەکەی کە بەرەو هەژدە ساڵ دەچوو، هەموو شەو بێ فرمێسک لە دڵەوە دەگريا و پێش خەوتنی بەردەوام پێيان دەڵێت؛ کوڕەکانم شەوتان شاد، بچوکەکەم شەو شاد ئاوا دڵی دەگريا و خەوی لێدەکەوت ……… تاد ل ٣١٨ )) ئەم قسانە پڕ لە ئيشق خۆشەويستييەک کە ناتوانرێت پێناسەيەکی بۆ دياری بکەيت قەڵەم لە ئاستيدا نووکی دەشکێ، بە داخەوە بە دوورونزيک ناوی ئيشقی لێ نانێت، کەچی بۆ حاڵەتە پۆرنۆگرافييەکان سەر رێژ وشەی ئيشقی بەکار هێناوە، هەر لاپەڕەيەک دوای ئەم نووسينە دێتەوە سەر هەمان باس و دەڵێ؛ (( کاژێرێک پێش هەشتی شەو، لە سەرخۆ لە پارکی ئوتومبێلەکانی ئەوبەر ماڵە کۆنەکەی پارکی دەکرد، بە جۆرێک لە قاتی چوارەمدا بەروونی پەنجەرە گەورەکانی دەبينی؛ دەيبينی کوڕە بچوکەکەی لەوديو پەنجەرە گەورەکانەوە دێت و دەچێت، چاوی لە پەنجەرەکان لا نەدەبرد تاکو گڵۆپی ژووری مناڵەکانی دەکوژانەوە دەيزانی ئەوان دەخەون و ئەويش لە بەر خۆيەوە و لەو ديو ستێرنی ئوتومبێلەکەيەوە دەيگوت؛ شەوتان شاد کوڕەکانم ، شەوتان شاد … ژنە کۆنەکەی دەبينی دێت و لە سەر قەنەفەکە دادەنيشێت و سەيری تەلەفزيۆن دەکات. ل ٣١٩ )) ئائەمانە حاڵەتی لێوڕێژين لە عيشق خۆ عيشق تەنها لە نێوان ژن و مێرد يان کوڕ و کچدا نييە، ئەوە نييە بە عيشقيشەوە لە ژنە کۆنەکەی دەڕوانێ، کەواتە بۆ باسی عيشق ناکات، دەشێ عيشق لای نووسەر لەم رۆمانەدا تەنها لە سێکس کردن و ئەندامەکانی لەشی هەردوو رەگەز و کەرەستەکان بێت. نمونەيەکيش لەو ناعيشقيانە دێنينەوە کە بە عيشقی لە قەڵەم دەدا؛ (( نەيانزانی چۆن ڕێگەی ماڵی ئالێکسی ئالکسێندرۆفيجيان دۆزييەوە، ئەو شەوە لەوێ مايەوە، پێکەوە خواردنيانەوە. ژنەکەی ئالێکسی تەلەفۆنی بۆ ژنە تەنهاکەی دراوسێيان کرد و ئەو شەوە هەموويان سەرخۆش بوون، هەموويان لە نێو سيحری تاريکایی شەودا سەمايان کرد، لە نێو بۆشاییدا سەمايان کرد، وەک چوار شێت سەمايان کرد، وەک چوار فريشتەی خوايەکی لە بيرکراو، وەک چوار نامۆ، وەک چوار گێلی ناو دونيايەکی شێواو، وەک چوار ئاشقی ئازادی…تاد ل ٢٧٢)) . هەموو دەزانين مانای ئيشق چييە و ئاشق کێيە، بە چەند قۆناغيش خۆشەويستی دەگاتە ئيشق، نەک بەو جۆرەی نووسەر پەنای بۆ دەبات بۆ پۆرنۆگرافی، هەر بۆ خۆی خودی نووسەريش ئەم لايەنە شيدەکاتەوە وەلێ باسی ئيشق ناکات، دوای جەدەلێ لە نێوان ئەو و ريتا، ريتا پرسيارگەلێکی لێ دەپرسێ و وەڵامی ناداتەوە ريتا دەڵێ؛ (( دەزانم تۆ حەزت لێمە، وا نييە، ئاخر جياوازی هەيە لە نێوان حەز و خۆشەويستی، حەز بەشێکە، جەستەيە، چێژە، خۆشەويستی حەزێکی باڵايە، ميتافيزيکە، ئەوە دەڵێم چی من شێت بووم، ريتا ئەوەی گوت و لە رێگە لە نێو باوەشيدا خەوی لێکەوت. ل ٣٤٣ )). لێرە مەبەست رۆمانەکەيە کە نووسەر سێکس بە ئيشق دەزانێ، بيرکردنەوەی پياو و ژن جياوازە ژن سێکس دەکات لە پێناو پارە و دەسکەوت، پياويش لە پێناو هەڵڕشتنی غەريزەکانيان، کەچی بە ئيشقيش ناوی دەبات ئەوەتا بۆ خۆيشی هەروامان پێدەڵێ، ئيتر دەبێ ئەم ئيشقە لە کوێ بێت؛ (( ديوە راستييەکەی ئەم پەيوەندييە چەندە ئەشق بوو، دە هێندەيش بەرژەوەندی و پارە بوو، چونکە بە هۆی سڤێتلانەوە بژێوی خۆی زامن دەکرد و سڤێتلانەيش بەو پارەيە دەيتوانی چەندان مانگی ژيانی قورسی خۆی و مێردە خرفەکەی بەڕێ بکات.ل ١٨١ )). تێکەڵييکی نا لۆژيکی لە نێوان لەشفرۆشی و ئيشق خوڵقاندووە.
هەر کەسێک ئەم رۆمانە و رووداوەکانی بخوێنێتەوە هەست بەو رووداوانە دەکات کە بە سەر خودی نووسەردا هاتبێت، بۆيە ئەوەی نەيتوانيوە بيدرکێنێ لە رێگای رۆمانەوە قسەی خۆی کردووە و ناخی هەڵڕشتووە،ئەمەيش کارێکی لێزانانەيە کە دەرفەتەکەی بە هەلقۆستۆتەوە کە رۆمان پڕ فرۆشترين کتێبە، لە چيرۆکی ” ئەنۆبيس “ەوە لە لاپەڕە ٢١٩ بۆ ٤٨٣ بە تەواوی پڕە لە حاشاکردن لە خود و ريسواکردنی کەڵچەڕی گەلانێک کە پێشتر بۆ خۆی بەشێک بووە لەو گەلانە، بە داخەوە نووسەر کە رؤژانێک تا ئەوپەڕی چەپ لايەنێکی چەپگەرایی بووە، ئەوەيش دەبوايە لە نووسينەکانيدا بە جۆری رەنگی بدابايەتەوە، کە خۆ بە باڵا زانينی خود بە سەر ئەوی دی، کاڵبکردايەتەوە و بەديدگايەکی دی بيخستبايەتە روو، ئەوە کاری ئێمە نييە تا بڵێین بە چ ئاراستەيەک باسی بکردبايە، لە شيعر ئەو کارە دەکرێ بگوترێ، چونکە رەخنەگر لە شرۆڤەی دەقی شيعريدا توانا شيعرييەکەيشی دەخاتە روو، وەلێ لێرەدا پانتاييەکە بەرفراوانە و فەزايەکی ئەوتۆی خوڵقاندووە مەگەر هەر خۆی لە جەوهەری رۆمانەکە حاڵی ببێت، (( پەيوەندی بەهێزی نێوان کەلتووری رۆشنبيری و کەلەپووری ميللی پەيوەندييەکی رۆحی و جەوهەرييە، هەر يەکێکيان رۆح و ناسنامەی نەتەوە پێکدێنن، کەلەپووری ميللی بەشێکی گرينگی کەڵچەری رۆشنبيرييە، ئەم کەلەپوورەيش لە پۆلينە جياوازەکانی هونەری رۆشنبيری ميللی رەنگيداوەتەوە، نەمازە لە هونەری ئەدەبی ميلليدا، لە شيعر و پەخشان و گۆرانی، لە چيرۆکە ئەفسانەييەکانيشدا، هەروەها لە چيرۆک و داستانە ميللييەکاندا شۆڕبۆتەوە، زۆرجار کەلەپووری ميللی چەندين ناوی پێدەوترێت، وەک رۆشنبيری ميللی ، يان کەلەپووری ميللی ياخود فۆلکلۆر، ئەوەيش نوێنەرايەتی سيستماتيکێکی تەواوی هێما و فۆرمەکان و دەربڕينی هونەری و ئێستاتيکایی نيشآن دەدات، ئەمەيش بيروباوەڕ و بۆچوون و بەها و پێوەر و تەکنيکە بۆماوەييەکان و دابونەريت و نەخشەی رەفتارەکانيش دەگرێتەوە)) ١٦. جگە لەم سەچاوەيە زۆر سەرچاوەي ديکەيش ئاماژە بەوە دەدەن کە داب و نەريت نەتەوە و گەلانن، ئەو خۆ بەزلزانينە دەبێ لە نێو گەلاندا بمرێنرێت، لە نێو گەلان و نەتەوەکانی دونيادا دابونەريتی ئەوتۆ هەن، خەڵکی لای ئێمە بيبيستن و بيبينن تووشی شۆک دەبن، با بزانين لەم رۆمانەدا بە چ ئاراستەيەک دەمانبات ، نووسەر دەڵێ؛ (( هەر لەو کاتەدا کە چووە بەردەم بەشی پێشوازی هوتێلەکە، بە عەرەبی قسەی کرد، خانمە گەنجە ميسرييە چاو گەورەکە بە فەرامۆشکارييەوە مامەڵەی لە گەڵدا کرد، بە جۆرێک وەک ئەوەی لێرە فرێيان دابێت، نەک هاتبێت بۆ هوتێلێکی پێنج ئەستێرە، ئاخر جلەکانی ئەو وەک جلی گەشتيارە رۆژهەڵاتييەکان نەبوو کە دێن بۆ هوتێلی پێنج ئەستێرە، ئەوانەی قات لە بەر دەکەن و دەموچاويان لە فڕۆکەکاندا گرژ و مۆن دەکەن بۆ ئەوەی سروشتی ئەوە بدەن کە ئەمان دەچن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەو بە کاوبۆيەکەوە کە لە لاقنگيەوە تۆزێک دڕا بوو، بە پێڵاوی قورسی پۆستاڵی و بە جانتايەکی کۆڵە پشتی کۆنەوە لە بەردەم خانمی هوتێلەدا باوەشی کرد بە شۆڤێرێکی تاکسييەکی شڕی ژەنگاوی، کە بەلاری لە بەردەم هۆتێلەکەدا وەستابوو، پێدەچوو خانمەکە وای بيرکردبێتەوە کە ئەم فيگورە لەو شاعير و رۆژنامەنووسە لات و چەپەخۆرانە بێت کە جارجارە بۆ کۆنفراسەکان بانگهێشت دەکرێن و دڵيان بەم هۆتێلانە دەکرێتەوە….ل ٢٢٧ )). هەرچەندە ئێمە لە سەر چۆنيەتی واقعييەتی هاتوچۆی فڕۆکەخانەکان قسەی خۆمان هەيە، لێ هەڵيدەگرين بۆ جارێکی ديکە، هەر لە بەرايی ئەنۆبيسەوە بەم جۆرە بە ناوی رۆمانەوە کەوتە پلارگرتن لە نووسەر و رۆشنبيری رۆژهەڵاتی کە بۆ خۆيشی و پاڵەوانی رۆمانەکەيش رۆژێ لە رۆژان بە هيچ کلۆجێ لە هاوڕێ و هاوپيشەکانی جيا نەبوو، لێرە ناوەستين بزانين لەم سەرزەنشت کردن و خۆ بە زلزانينە دەگەينە کام کەنار. نازانم لە کوێوە و چی بێنم لە سەری قسە بکەين، بەراستی قێز لە خۆ بەزلزانين دەکەمەوە کە خودی ئاوروپاييەکان بەم جۆرە نادوێن، بە هەر حاڵ لە ناو کورددا خەون و زيندە خەون هەيە، لە نووسينی رۆمانيشدا، رۆمانی پر لە خەياڵ و ئەندێشە و ئەفسانە و تەواوی واقيع هەيە ئەم رۆمانە واقيعێکە و باشترە يەک دوو نمونەی ديکە بێنين. (( کاتێک سەيری خەڵکی دەکرد چۆن لە چێشتخانەکاندا خواردن دەجوون، چۆن دەميان پڕ دەکەن لە پاروويەک کە هێشتا پاروويەکی تر لە لايەکی ديکەی گووپيانە و خێرا پاروويەکی تر دەخەنە لايەکەی تريان، شلە بە دەمياندا دێتە خوارێ، پارچە ئێسقان لە دەميان دەکەوێتە خوارێ، دەنکە برنج، پارچە نان، پێستی مريشک، پارچە گۆشتی بۆگەن، بامێ يان دەنکە فاسوليا، پاشان سوور دەبنەوە، چاوەکانيان دەردەپۆقێتە دەرەوە،ل ٢٣١ ))، بەراوردی نێوان دەنکە برنج، دەنکە فاسوليا لە گەڵ هاتنەخوارەوەی شلە بە دەم و پليان، پارچە ئێسک، پێستی مريشک، بدەين ناتەباييەک بەدی دەکەين، دەبوايە ئەمانيش وەک ئەوانی دی بە زۆرييەوە تەرحبکردبا، جگە لە زێدەڕۆیی کردن لەو حاڵەتە کە دەلالەتی نەفرەت کردنە لە رابردووی خود، نووسەر باس لە بەلاڕێ بردنی پاڵەوانەکە ناکات لە ئاکاری بنەچەیی خود، تەنها چاوی ديوێک دەبينێ، کە گوتمان هەموو کەلەپوورێکی ميللی کەلتوورێکی رۆشنبيری بۆ ماوەیی گەلانە، نووسەر گەر لە ئاوروپا نەژيابا، دڵنيام يەکێک لەوانەی لە ناو ئەو چێشتخانە رۆژهەڵاتييانە خۆی دەبوو و بە تەشويقيشەوە چێژی لێوەردەگرت، نووسەر هەميشە دەبێ هەردوو ديو ببينێ تەنانەت ئەگەر باسی لە گەندەڵی و خراپەکارييەکانی ديکتاتۆرێک دەکات، دەبێ پەنجە لە سەر کارە ئەرێنييەکانيشی دابنێت، نەخاسمە بۆ کەسێک کە ديدێکی چەپگەرایی هەبوو بێت، يان دەيەوی رووگای چەپخوازان وابێت وەک نووسەر دەيخاتە روو. (( گێژاو يان راکردن بوو لە شتێک! لەوەتی هەيە نازانێت چييە و لە چی رادەکات؛ لە تەنهاييەوە بۆ قەرەباڵغی، لە تەنهاييەوە بۆ ناو مێگەڵی رۆژهەڵاتی، لە تەنهاييەکی ئاوروپيانە بۆ نێو قەرەباڵغيەکی رۆژهەڵاتيانە….ل ٢٣٤ )). خوێندنەوەی ئەم جۆرە وێنا و تەوزيف و باشکردنەوەی رووداوەکان خوێنەر بۆ دوو ئاراستە رادەکێشێت، يەکەم دەرچوون لە ڕەوتی رۆمان، دووەم بەرەو وتاردان و دوورکەوتنەوە لە ئەدەب. (( کە هاتە دەرەوە لە توالێتەکە، کچەکە رۆيشت بوو، خێرا خۆی دا بە سەر قەروێڵەکە و بيری لە ” ئورسولا ” يان بڵێين ” ئوشی ” کردەوە ل ٢٤٣ ))، لێرەدا بيرکردنەوە لە کەسێک (( نەيدەزانی بۆچی هاتووە بۆ ئێرە و سبەی شەو چۆن دوای ئەم هەموو ساڵە لە گەڵ ريتا ئاوراخ فۆن دونکلمان يەکتر دەبيننەوە. ل ٢٤٧ )) هەڵبەتە هەردوو نوووسينەکە لە يەک بەشدايە، نووسەر کە باسی نابووتی ئەو سرشت و داب و نەريتانەی رۆژهەڵاتی دەکات، دەبێ ئەوەيشی لە بير بێت، يەکەم ئەو بە کوردی دەنووسێت کەواتە بۆ رۆژهەڵاتی دەنووسێ، دەبوايە لە سەر ئەم فرە ژنييەی رۆژئاواييش بە ناوی هاوڕێيەتييەوە قسەی خۆی بکردبايە، نەمازە کە ئەم کەلتوورە لای رۆژهەڵاتی قێزەونترە لە لەوتاندنی جلەکانيان بە شڵە و گۆشت و چێشتەوە.

درێژەی هەيە ……

بەشی یەکەم…

بەشی دووەم…




کورتەچیڕۆک/ پیاوی ئەستێرەکان… رەسوڵ بەختیار

رەنگی هەردەم هەڵبڕزکابوو، بەڵام بەردەوام پێدەکەنی، پێکەنینێک لەدڵ و دەروونی دەهاتە دەر، کاتێکیش دەستی بەقسەکردن دەکرد، بەهیچ شێوەیەک بواری بەبەرامبەرەکەی نەدەدا، ئەو مێژووی شاخ و ئاوارەیی و خۆشەویستی و کار و نووسینی هەمووی باس دەکرد، لەبیری دەچۆوە پێشتر ئەو قسانەی کردووە، بۆیە دووبارە هەموو شتێکی دووبارە بەجۆش و خرۆشەوە باس دەکردەوە، زۆرێک لەهاوڕێیانی پێیاندەگوت، پێشتر باستکردووە، بەڵام ئەو کەمێک رادەما و دەیگوت: نازانم باسمکردووە یان نا، بڕوا بکەن زۆر ماندووم، پێمخۆشە هەموو ماندووبوونەکانم بۆتان باس بکەم، ئەوەندەم دەردەسەری و ناخۆشی بینیووە، پێمخۆشە کاروانی ژیانم بۆتان باس بکەم.
هەموو جارێک ئەو قسانەی دووبارە دەکردەوە، تا وایلێهات کاتێک قسەی دەکرد، کەس لەدەوری نەدەما، بۆیە ئەوەی شارەزایی نەبوایە لەچایخانە لەتەنیشتی دادەنیشت، چونکە پیاوێک بوو لەرووخساردا بەویقار بوو.
ماوە نا ماوە خۆی ون دەکرد، ئێمەی هاوڕێی چەند ساڵەی، بۆ ئەوەی بزانین دڵی لێمان زوویر نەبووە، تەلەفۆنمان بۆ دەکرد، کاتێک وەڵامی دەدایەوە دەیگوت: دەزانم بیرم دەکەن، هەقی خۆتانە ئێوە تەمەنێکی کورت ژیاون، بەڵام من تەمەنی ئەستێرەکانم هەیە، دەتانەوێ قسەم لێوەربگرن و وتەکانم بەناوی خۆتان بڵاو بکەنەوە.
ئێمەش هیج قسەیەکمان نەدەکرد، نەوەک دڵی زوویر بێ، بۆیە تەنیا پێدەکەنین، ئەویش دەیکردە پێکەنین و دەگوت: دیار دەبم، ئێوارە لەچایخانە دەتانبینم.
کاتێک دەگەڕایەوە، هەمان بەزمی پێشتر، ئەوەی شارەزایی نەبوایە وایدەزانی شێتە و تەنیا لەپێناوی قسەکردن قسە دەکات، بەڵام ئەو هەرگیز گوێی بەو قسانە نەدەدا تەنیا باسی لەتەمەنی ئەستێرەکان دەکرد وەک ئەوەی هاوڕێی گیانی بەگیانی ئەستێرەکان بێ.
کاتێک باسی لەئەستێرەکان دەکرد بەوردی یەکە یەکەی لەیەکتر جیا دەکردەوە، بەشێک لەبابەتەکانی زانستی بوون، بۆیە جێگەی سەرنج بوو، سەبارەت بەتسۆنامی هەزار و یەک بەڵگەی دەهێنایەوە و دەیگوت: تسۆنامی سروشتی نەبوو، دەستکردی زلهێزەکان بوو، تەنیا چەندین هەزاران کەسیان نغرۆ کرد، مەبەستیان لەوێدا دامەزراندنی چەندین پڕۆژە بوو، خەڵکی ئەو ناوچانە بەهیچ شێوەیەک زەوییەکانیان نەدەفرۆشت و خۆیان نەدەکرد بەبەشێک لەو سەرمایەدارە ناقۆڵایانە، ئەوان دەیانویست بەسروشتی خویان وەک باب و باپیرانیان لەوێدا بژین، راست نییە ئەستێرەیەک رژاوە، یان داکشانی مانگ بێ، بەڵکو ئەوان بۆ تاڤیکردنەوەیەکی ئەتوومی ناوچەیەکیان خستە ژێر ئاوەو و وێرانیان کرد.
ئێمە لەنێو خۆمان ناومان نابوو پیاوی ئەستێرەکان، ئەو ناوەی لەلا گرنگ بوو، کاتێک لێمان دەپرسی: دەی پیاوی ئەستێرەکان، پێمان بڵێ هەواڵی ئەم دەڤەرە چییە؟
پێدەکەنی و بەلەخۆباییەوە دەیگوت: لەکۆتایدا گەیشتنە ئەوەی، تەمەنی من تەمەنی ئەستێرەکانە، تەمەنم ملێۆنان ساڵە، من بەنێو گەردووندا سۆراومەتەوە، ئێوەی نەزانن تەنیا چەند بابەتێکی پڕووپووچی مێژووی باس دەکەن، خۆشتان لێی دڵنیا نین قسەکانتان تا چەند راستە.
کاتێک لەقسەکانی بێزار دەبووین و هەڵیدەدایەوە: نەمگوت ئێوە تەمەن کورت و بێ ئەزموونن عەقڵتان ئەو بابەتانە قبووڵ ناکات.
بۆ ئەو هیچ کاتێک درەنگ نەبوو تا بچێتە ماڵەوە، کاتێک ئێمە پەرتەمان لێدەکرد، ئەویش وەک ئێمە ملی رێگەی دەگرت، دەمانبینی کاتێک لەگەڵ یەکێک دەوەستا، وەک ئەوەی تازە بەتازە هاتۆتە بازاڕ، زۆر جار درەنگانی شەو دەگەڕایەوە.
بۆ دواجار نەمان بینووە چەند مانگێک بەدەر نەکەوت، هاوڕێیانی هەر یەک لەلای خۆیەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرد، بەڵام تەلەفۆنەکەی داخرابوو، هەموو دەیانگوت هیوامان وایە نەخۆش نەکەوتبێ، هیچی بەسەر نەهاتبێ، چونکە قسەکانی لەهەمووان جیاوازتر بوو.
شەوێک لەدەوری کاتژمێر دە تەلەفۆنم کرد، بەڵکو تەلەفۆنەکەی کردبێتەوە، کاتێک زەنگم لێدا زەنگ رۆیشت دوای چەند چریەک یەکێک تەلەفۆنەکەی هەڵگرت، دوای هەواڵ پرسین لەپیاوی ئەستێرەکان، وەڵامدەرەکە گوتی: من کچی ئەوم باوکم نەخۆشە و ناتوانێ وەڵام بداتەوە.
چەند رۆژێک دوای ئەو تەلەفۆنە لەهەمان کاتی شەودا، ژمارەی پیاوی ئەستێرەکان هاتە سەر شاشە، هەڵمگرت: یەکسەر گوتی : ئەوە باوکم دەیەوێ قسەت لەگەڵ بکا، ئەو بەپێکەنینەوە گوتی: چۆنی دەزانم بیری باسی ئەستێرەکان دەکەی، من سوپاست دەکەم، گەلەئەستێرەکانیش شادن بەوەی لێمان دەپرسیی.
زۆر قسەی خۆشمان کرد، دواتر خواحافیزی کرد و گوتی:پێمخۆشە تەلەفۆن دەکەی، ئەو قسە خۆشانەم بۆ دەکەی.
بەڵام پیاوی ئەستێرەکان لەچایخانە و لەبازاڕ نەبیندرایەوە، هاوڕێیان زۆریان تەلەفۆنیان دەکرد، بەڵام تەلەفۆنەکەی داخرابوو،.
دوای چەند مانگێک هەواڵی کۆچی دوایی پیاوی ئەستێرەکان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە، چوین بۆ پرسەکەی لەوێدا هاوڕێیان بڕیاریاندا یادی بکەنەوە و هەموو جارێک وێنەکەی لەنێوەندی گەلە ئەستێرەیەک دابنێین.




سەفەرێک لەگەڵ خۆم… جەلال عەبدوڵا ساڵح

چەمێ ڕوا، جۆگەلە دێ
گەڵا دەمرێ، لق گوڵی گرێ
نازانم سبەی چی دەبێ
ژیان ئێستایە نەک دوێنێ

خۆر لە پەنجەرەی هەورەوە
سەیرم دەکا و لێم ون دەبێ
خەیاڵم وا لەلای خەجێ
تەشی و خوری دەلاوێنێ

چی لە جوانی تاڤگە بکەم؟
چاوم وەک جاران نایبینێ
بە کۆڵانی کۆچ دا دەڕۆم
دڵ لێ ئەدا، قاچ دەترسێ

شەو دەڕوات و تاریک دادێ
کۆڵانی خەم تەواو نابێ
ڕێگای ونی ژیان دەبڕم
ئەمڕۆ لێرە سبەی لەوێ

وەک چۆلەکە دەجریوێنێ
هەستی غەریبیم بۆ ئەوێ
چۆن بگاتە هەتاوی دێ
پێی هیلاکم ، هەنگاوی ڕێ

دەنگی مەل و جوانی گوڵێ
ڕۆحی ماندوم دەلاوێنێ
ئەو قیبلەمە، لەهەرکوێ بێ
ڕووی تێ دەکەم ، خۆشم دەوێ




پێشوازیی لە منداڵانی پۆلی یەکەمدا… عەلی حەمەڕەشید

لە ڕاستیدا منداڵ کە دەچێتە قوتابخانە و لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتییدا یەکەم سەرەتای خوێندن و ژیانێکی نوێ و جیاواز لە ژینگەیەکی نوێ و جیاواز لە ژینگەی پێشووی دەست پێدەکات ڕوبەڕوی کۆمەڵێک بەربەستی نوێ و نەبینراو و نەبیستراو لە ژینگەی ماڵەوە دەبێتەوە کە کاریگەری لەسەر دەبێت و تا لەگەڵ ئەو ژینگە تازەیەشدا ڕادێت پێیدەچێت ،با ئەوەش بزانین کە هەندێک منداڵ زۆرتریان پێدەچێت و هەندێکیان دەبێت ڕۆژانە کەسێکیان لەگەڵ بێت بەتایبەتی دایکیان کە ئەمەش وا دەکات کە منداڵەکە تا ڕادەیەک باوەڕی بەخۆی نەبێت و بەشێوەیەکی جیاوازیش سەیر بکرێت لەلایەن مامۆستا و منداڵانی پۆلەکەیەوە.بەڵام ئەو منداڵانەی کە ساڵی پێشتر لە باخچەی منداڵان بوون وریاتر و چالاکترن زووتر لەگەڵ ژینگەی قوتابخانەدا ڕادێن هەرچەندە ژینگەی باخچەش لەگەڵ ژینگەی قوتابخانە جیاوازن، چونکە کۆمەڵێک ڕێسا و یاسای پابەندبوون و پۆل و مامۆستا و ڕێز و هەستکردن بە لێپرسینەوە و چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەو ژینگە تازەیەدا بۆ ئەمان ئاسان و ئاساییە و بەلایانەوە زۆر نوێ نییە چونکە لە باخچە بوون .بۆ گەورەش کە دەچێتە ژینگەیەکی نوێ و جیاواز لەو ژینگەیەی کە پێشتر تێیدا ژیاوە ڕوبەڕوی هەندێک شت دەبێتەوە کە ئەویش پێیدەچێت تا لەگەڵیدا ڕادێت.لە ڕاستیدا ئەم گۆڕانکارییە و چوون بۆ ئەو ژینگە نوێ و پڕ لە ڕێسا و یاسایە و چۆنیەتی پابەند بوون پێوەی گرانە و وا باشە ستافی کارگێڕی قوتابخانە پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازی کردن لە منداڵانی پۆلی یەکەم.من پێشتر بۆ هەمان مەبەست وتارێکم نوسی و بڵاوکردەوە ، بۆیە لەبەر گرنگیی و هەستیاری چۆنیەتی پێشوازیکردن لەو منداڵانەی کە تازە دەچنە قوتابخانە وا جارێکی تر باسی دەکەمەوە و هەمان بیر و بۆچوونی خۆم بۆی دووبارە دەکەمەوە و شێوازی پێشوازیکردنیان دەخەمە ڕوو بەو هیوایەی بە پێی توانا کاری لەسەر بکرێت:

  1. بۆ ئامادەکاری وا باشە لیژنەیەک کە پێک هاتبێت لە مامۆستایانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بەتایبەتی ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە کوردی و بیرکاری و سرود دەڵێنەوە خۆ زیاتریش بێت ئاساییە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانە دروست بکرێت و پێشتر ئامادەکاری بکرێت بۆ چۆنیەتی پێشوازی کردن لەو منداڵانە.
  2. ئەنجامدانی چالاکیی پێشوازی وەک ئاهەنگێکی بچکۆلە بکرێت بەڵام وا باشە لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی قوتابخانەدا نەبێت چونکە هەم کارگێڕی قوتابخانە سەرقاڵی ڕێکخستنی پۆلەکانن و منداڵەکانیش لەنێو ئەو جیهانە تازەیەدا نامۆن و زۆریشیان کەسوکاریان لەگەڵدایە، کە کارێکی گران دەبێت و وەکو پێویست ناتوانرێت گرنگی بە منداڵانی پۆلی یەک و کەسوکاریان بدرێت و دوور نییە هەندێک لە منداڵان بە بینینی ئەو هەموو قوتابی و مامۆستا و دروستبوونی دەنگە دەنگ و هاوار و قیژەی منداڵانی پۆلەکانی تر قوتابخانەیان لەبەر چاو نەکەوێت،چونکە ئەوان دەمێکە خۆیان بۆی ئامادەکردووە و بە خۆشییەوە هاتوون و دایەو بابەش بۆ خۆشەویستکردنی قوتابخانە و مامۆستا پێشتر بەشێوەیەک باسیان کردووە لایان کە قوتابخانە شوێنێکی زۆر خۆشە و لەوێ دەتوانی وەرزش و یاری بکەیت و گۆرانی بڵێیت و زانیارییش فێر ببیت.بەڵام کە لەیەکەم ڕۆژدا ئەوە دەبینێت جیاوازەو لەوە ناچێت کە بۆی باسکراوە بۆیە دەکەوێتە دوو دڵی و بێزار دەبێت.
  3. ئەو لیژنەیە دەتوانن هەفتەیەک پێش کردنەوەی قوتابخانە خۆیان ئامادە بکەن و بەرنامەی بۆ دابنێن ،بۆ ئەو ڕۆژەش دەتوانن چەند هۆنراوەیەکی سادە و تایبەت بۆ ئەو بۆنەیە ئامادە بکەن خۆیشیان بۆیان بخوێننەوە یان قوتابیانی پۆلەکانی تر بە کۆرس بۆیان بڵێن دەتوانن لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ڕاهێنان بەو قوتابیانە بکەن هەر قوتابییەک و دێڕێکی بدەنەنێ زوو لەبەری دەکات و کارەکەش باشتر و زووتر ئامادە دەبێت ،دواتر داوا لەو منداڵانە بکرێت کە کێ دەتوانێت گۆرانییەک بڵێت وەک ئەم قوتابییانە بێگومان چەند منداڵێک هەر بەشداری دەکەن.
  4. وەک وتمان واباشە چەند ڕۆژێک دوای کردنەوەی قوتابخانە ئەم ئاهەنگی پێشوازییە ئەنجام بدرێت،بە ئامادەبوونی کەسوکاری منداڵانی پۆلی یەکەم ،بەڕێوەبەر و مامۆستایان بەتایبەتی مامۆستای کوردی و بیرکاری کەڕۆژانە وانەیان پێدەڵێن خۆناساندن و وتەی کورت و گونجاو بۆ ئەو بۆنەیە پێشکەش بکەن ،چەند خۆش دەبێت کە وتەکان بەشێوازێک بێت کە خەندە بخاتە سەرلێوەکانیان و خۆشی بخاتە دڵیانەوە و قاقای پێکەنین وەک مۆسیقایەکی سروشتی لەو شوێنەدا دەنگ بداتەوە.
  5. چەند خۆش دەبێت کە شیرینی و یەکی دیارییەکی بچکۆلەشیان پێشکەش بکرێت کە ئەمانە وا دەکات کە منداڵەکان لەوێوە خۆشەویستی زیاتریان بۆ قوتابخانە و مامۆستا و دایە و بابەش زۆر تر بێت و بە دڵێکی لێوانلێو لە خۆشییەوە ئەو کاتە بەسەر بەرن و ڕۆژانی تریش بە هەمان خۆشەویستی و خۆشییەوە بێن بۆ قوتابخانە.
    لێرەدا چەند هۆنراوەیەکی خۆم وەک ئاسانکاری دادەنێم ،مامۆستاش خۆیان دەتوانن هۆنراوەی تری لەم شێوانە و گونجاو بۆ ئەو کارە بەکار بهێنن .
    پۆلی یەک
    سەیری چەندە دلخَۆشم
    خەندەم لەســەر لێوانە
    چونکە بووم بە قوتـابی
    دەچم بــۆ قوتابخــــانە

    لەوێ دەچمـە پۆلی یەک
    چـــالاک و وریــاو زیرەک
    وەک پەپوولەو گوڵی جوان
    سروود دەڵێم بۆ ژیـــان

    ئەمەش هۆنراوەیەکی تر.
    پۆلی یەک
    کە مـــامـــۆستای ئـــەلفبێ
    بۆ پۆلـــەکــــەی ئێمــە دێ
    بـــە جــــوانی دادەنیشــین
    بەمـــلا و بــــەو لادا ناچین
    ئەویش لەسـەرخۆ و ھێواش
    دەڵێت گــــوڵەکان رۆژباش
    بەڕووی خـــۆش و پێکەنین
    پێمـان دەڵێت ئافــــــەرین

    ئەمەش هۆنراوەیەکی تر.
    خەونێک
    لــە خــــەونمـدا ئەســـتێرە
    خــــۆی ھــــاتبوو بــۆ ئێرە
    مـــــاڵی ئێمـــــەی دەزانی
    ھــــاتبوو بــــە میـــــوانی
    وتی مـن میــــوانی تــــۆم
    بردم بۆ ژوورەکـــەی خــۆم
    کــە ژوورەکـــــــەمی بینی
    بــە قــــاقــــا و پێکــەنینی
    وتی دەست خۆش گوڵی جوان
    سەرکـــەوتوو بیت لـە ژیان

    ئەمەش هۆنراوەیەکی تر.
    دارا
    دارا لــە پۆلی یەکــــە
    منداڵێکی زیرەکـــــە
    پاکو خاوێن و جــوانـە
    کە دێت بۆ قوتابخـانــە
    زۆر بێدەنگ و وریــــایە
    ئەو کاتەی لە پۆلـــدایە
    قسە لەگەڵ کەس ناکات
    قسە بکــــات تێ ناگات
    ئێوەش ھــەر وەکـــو دارا
    جوان دانیشن لــــە پۆلا
    گوێ بگرن لە مامۆســــتا
    ھەتاکــــو زەنگ لێ دەدا
    ئەمەش هۆنراوەیەکی تر.
    پۆلی یەکەم
    مامۆســتا گیان
    ئەوا ئەمســـاڵ
    منــــــی منداڵ
    ھـــــاتوومەتە
    پۆلی یـــەکــەم
    وەک گوڵی ئـاڵ

    بــە ھــێمــــنی
    تــۆ بمــــدوێنە
    کــــــــاتی وانە
    تـــــا خۆشتربێ
    لام خـــوێندن و
    قــــــــوتایخانە

    چەندە خۆشـــە
    لە نــــــــاو پۆلا
    وتەی شــــیرین
    خــــۆشەویستیی
    خـــــــۆت بنوێنی
    بە پێــــــــکەنین



کۆماری ئیسلامی و قەیرانی سیاسی لە عێراق… نەسان نۆدینیان

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

بوونی کۆماری ئیسلامی لە عێراق مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. ماوەی دوو دەیە ڕۆڵی پیسی خۆی لە عێراقدا بە ئیمکاناتی لۆجستی و سەربازی (هێزەکانی قودس و بەدر)، و ئامرازەکانی تر بە هاوکاری کەسانی وەک نووری مالیکی و ئیسلامی سیاسی و پارتە ناسیۆنالیستەکانی کورد و حەشدی شەعبی و… ئەوانی تر.
قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق بە بێ بەدواداچوونی كاریگەری بوونی وێرانكەر و تێكدەرانەی كۆماری ئیسلامی و لە راستیدا بەبێ دەركردنی لە عێراق چارەسەر نابێت. كورتكردنەوەی دەستی كۆماری ئیسلامی فاكتەرێكی گرنگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانی سیاسی ئێستا. پێشینەی حکومەتی ئیسلامی بە هێرشە مووشەکییەکانی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی و تەیارکردنی دارایی-سەربازی گروپە کۆنەپەرستە نەتەوەیی-ئایینییەکان، بە تیرۆر و دژایەتیکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و دژایەتیکردنی ژنان ناسراوە.

کۆماری ئیسلامی هەمیشە و بەردەوام پشتی بە جبەخانەی چەک و پارەی گەورە و وەبەرهێنانی هەزاران ملیار دۆلار بەستووە بۆ چەسپاندنی بوونی خۆی و باندە ئیسلامی و نەتەوەییە کۆنەپەرستەکان و ستراتیژی ناوچەیی خۆی لە سوریا و لوبنان و یەمەن. بۆ خەڵک، ستراتیجی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا بە واتای شەڕ، تێرۆر و نائەمنی ژیان، و زەوتکردنی ئازادییەکانی تاک، زوڵم لە ژنان و کوشتنی لەژیر ناوی شەرفدا، دابەشبوونی چینایەتی کۆمەڵایەتی، هەژاری و نەهامەتی، ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس و ماڵ وێرانی، نوقم بوون لە گەندەڵی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی. بێ هۆ نییە کە لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی عێراق و لوبناندا خەڵک دەیانەوێت کۆماری ئیسلامی دەربکەن. لە ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییەدا توڕەیی و ناڕەزایی خەڵک بە تایبەت ژنانی لوبنان و عێراق لە دژی حکوومەتی ئیسلامی و خامنەیی و قاسم سولەیمانی زۆر بەرجەستەبووە. یەکێک لەو دروشمە باوانەی کە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لە هەزاران خۆپیشاندەری عێراقەوە بیستراون، بریتییە لە: “بەغدا حرە حرە ئێران، برە برە” (بەغدا، ئازاد، ئازاد؛ ئێران بۆ دەرەوە، بۆ دەرەوە).

ناڕەزایەتی و توڕەیی خەڵکی عێراق پەیوەندی بە تەشەنەسەندنی تیرۆر و میلیتاریزمی سەربازی و دروستكردنی گروپی سەربازیەوە هەیە لەوانە حەشدی شەعبی. خامنەیی و سوپای قودس بە مەبەستی چەسپاندنی پێگەی بزووتنەوە ئیسلامییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ حەشدی شەعبییان دامەزراند. دامەزراندنی باندی تیرۆریست و بکوژی حەشدی شەعبی کە بە دەستپێشخەری نووری مالیکی کە پایەیەکی حکومەتی ئیسلامیە پێکهێنراوە، بە شێوەیەکی کردەیی دەسەڵاتی دیفاکتۆی حکوومەتی ئیسلامیی بەسەر قەوارەی حکوومەتی عێراقدا سەپاندووە. دیارە ئەم هێزە سەربازییە لەو ماوەیەدا بوەتە جێی ڕەزامەندی سیستانیش کە شەڕی داعش لە عێراق بابەتی سەرەکی بوو. لق و بەشەکانی “حەشدی شەعبی” بریتین لە ڕێکخراوی بەدر، عەسائیب ئەهلی حەق، کەتایب حیزبوڵڵا، هێزی شەهید سەدر، جوڵانەوەی نوجەبا، سەرایە سەلام، سەرایە جهاد، لیوای عەلی ئەکبەر، سەرایەی عەتەبات، کەتایب سەید ئەلشوهەدا، کەتایبی تەیاری ڕەسالەی، سەرایەی خوراسانی، سەرایە عاشورا، هێزەکانی وەعدوڵڵا، تەریقەتی عەباس، کە لە بنەڕەتدا پەیوەندییان بە کۆماری ئیسلامی و هێزی قودسەوە هەبووە. ئەمانە ڕەوتە ئیسلامیەکانن لەگەڵ میلیتاریزمی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا و بوونی حکومەتی ئیسلامی گروپە ئیسلامیەکان یەک لە دوای یەک دروست دەبن. نووری مالیکی و هادی عامری و مەهدی موهەندەس لە ڕابەرایەتی ئەم رەوتە ئیسلامیانەدا بوون. حەشدی شەعبی زیاتر لە ١٠٠ هەزار هێزی چەکداری هەیە. بە بڕوای ڕای گشتی و شارەزایانی سیاسی بوونی ئەم هێزە بەم بڕە زۆرە كارێكی نائاساییە كە حكومەتی ئیسلامی بەسەر خەڵكی عێراقدا سەپاندووە.

خەڵک ئاگاداری ئەو ڕاستییەن کە حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازییە بە ئامانجی بەهێزکردن و چەسپاندنی پێگەی ڕەوتە ئیسلامی و تیرۆریستییەکان لە عێراق و لوبنان و سووریا لە ژێر هەژموون و ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی و هێزی قودسدا هاوتەریب و بۆ کێبڕکێ لەگەڵ سوپای عێراق دامەزرا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش خەڵکی عێراق لەگەڵ دامەزراندنی حەشدی شەعبی ژیانی خۆیان لە مەترسیدا دەبینن. حكومه‌تی ئیسلامی چه‌ندین جار ڕایگه‌یاند كه‌ بوونی ئه‌و له‌ عێراق “ستراتیجییه‌”. بە واتای هەماهەنگی و ڕێکخستنی بزووتنەوە ئیسلامی و تیرۆریستیەکان و دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی و تیرۆریستی لە ناوچەکەدا و بەتایبەت دەستوەردان لە سوریا یەکێکە لە ئامانجە “ستراتیژییەکان”ی ئەو وڵاتەیە. دروستکردنی نائەمنی و هەڕەشەی حکوومەتی ئیسلامی بۆ دانان و بەهێزکردنی لیستە پەسەندکراوەکانی، هەمیشە یەکێک بووە لە شێوازەکانی سوپای قودس و خامنەیی. لیستەکەی نووری مالیکی کە خامنەیی پاڵپشتی دەکرد لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ بە ئەیاد عەللاوی دۆڕا، بەڵام نووری مالیکی لە ژێر فشار و هەڕەشەی ئێراندا جارێکی دیکە بوو بە سەرۆک وەزیران.
لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021، بەهۆی دژایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق لەگەڵ ئەو لیستەی كە ئێران پشتیوانی دەكات، حەشدی شەعبی و گروپە لایەنگرەكانی ئێران هێرشیان كردە سەر نووسینگەی حزبەكە و ئاگریان تێبەردا.
لە چەند هەفتەی رابردوودا قائانی فەرماندەی سوپای قودس ماوەیەكی زۆرە لە عێراق جێگیر بووە بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت و پەرلەمان بكات دوای شكستی هاوپەیمانی “چوارچێوەی هەماهەنگی”. لەژێر فەرماندەیی خامنەییدا، قائانی هەوڵی زۆری داوە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات لە لایەن حیزبە پشتیوانیکراوەکانی حکوومەتی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێک کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی و چوارچێوەی هەماهەنگیەوە پشتیوانی دەکرێت. موقتەدا سەدر دژی نزیکبوونەوەیە لە کۆماری ئیسلامی و توانای گەیشتنیان بە لیستی دڵخوازی خۆیانە. پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوپەیمانی موقتەدا سەدرە، بەڵام بە فەرمی لە بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە کە نووری مالیکی و هادی عامری لە یەکێتی نیشتمانی و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێستا
دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بە ئەدای زیاتر لە دوو دەیە ئامادەیی لە عێراق بە ئاراستەی بەهێزکردنی بزووتنەوە ئیسلامی و نەتەوەییەکان و بە دامەزراندنی مۆبیلیزەکردنی جەماوەری و بە پشت بەستن بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی سەربازی و دارایی لە دروست کردنی قەیران و… نائارامی لە عێراق، ئەکتەری سەرەکی سیناریۆی ڕەش و وێرانکردنی ژیانە موقتەدا سەدر و بزووتنەوە نەتەوەیی-ئیسلامییەکان ڕۆڵێکی هاوشێوەیان هەیە لە دروستکردنی نائەمنی و تێکدانی ژیانی خەڵک لە عێراقدا. سیستەمی مۆزایکی نەتەوەیی-ئایینی دەرئەنجامی بەدەستهێنانی دەسەڵات و مەیدانی بزووتنەوە ئیسلامی و نەتەوەییەکانە. موقتەدا سەدر و نووری مالیکی و هادی عامری و لایەنە ناسیۆنالیستەکانی عێراق و کوردستان هەریەکەیان بەشدارن لە دروستکردنی ناتەبایی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی سیناریۆیەکی ڕەش و تێکدانی ژیانی خەڵک. هەموو ئەمانە ڕۆڵ و بەشدارییەکی هاوبەشیان هەیە لە کوشتن و نائەمنی و سەپاندنی هەژاری و بێکاری و زاڵبوون بەسەر پیسترین توخمە ئاینییەکان و بەئیسلامکردنی کۆمەڵگای عێراقدا. خەڵک لە عێراقدا چەندین جار نیشانیان داوە و ڕایانگەیاندووە کە ڕقیان لە سیستەمی مۆزایکی نەتەوەیی-ئایینییە. خەڵک دەیانەوێت ئەم سیستەمە هەڵبوەشێننەوە و لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە دابەشیان بکەن. خەڵک لە عێراق دەیانەوێت هاوڵاتی بن و مافی یەکسانیان هەبێت. لەگەڵ لوتکەی ئەو ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕانەی کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دەستی پێکرد، خەڵک لە عێراق ویستیان سیستەمی مۆزایک کە هەبوو هەڵبوەشێننەوە، ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت چارەنووسی کۆمەڵگا کۆنتڕۆڵ بکەن.
زیاتر لە دە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تێپەڕیوە، بەڵام قەیرانەكان قووڵتر بووەتەوە. حیزبەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لەم هەڵبژاردنەدا تووشی شکستێکی قورس بوون و دیکۆراتەکانیش کەم بوون. هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی کۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ت راگیراوه‌. کۆماری ئیسلامی لە قەیرانی سیاسیی عێراقدا ڕۆڵێکی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە دەگێڕێ و خەڵکیش دەیانەوێ بوونی ئەم حکوومەتە و هێزە گرێدراوەکانی لە ئێراق کۆتایی پێ بێ. سیستەمی ئێستا و حیزبە نەتەوەیی-ئایینییەکان و کۆماری ئیسلامی لە نێو خەڵکدا ڕیسوا کراون. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەکرێ بڵێین قەیرانی سیاسی و حکومی لە عێراقداهۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناشەرعی بونی سیستەمی مۆزایکی نەتەوەیی-ئایینی حوکمڕانی لەعێراقدا . بە بڕوای جەماوەری خەڵک ئەم سیستەمە ڕەوا نییە.

لە ساڵی ٢٠١٩ وە ناڕەزایەتی خەڵک و ناڕازیبوونی کرێکاران و جەماوەری خەڵک لە دژی سیستەمی مۆزایکی نەتەوەیی-ئایین، دژی گەندەڵی و بێکاری و هەژاری و بوونی حکوومەتی ئیسلامی لە شێوەی مانگرتنی کرێکاری، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شەقام و ڕاپەڕینی جەماوەری بەردەوام بووە.
خەڵکی ناڕازی لە عێراق و خەڵک ڕقیان لە سیستەمی ئایینی نەتەوەیی ملیۆنان کەس. ژنان و گەنجان دەسەڵات و وزەیەکی بەرچاویان هەیە بۆ ڕێکخستنی ناڕەزایەتی. تەنها بە ئەم هێزە و بە ڕێکخستنی ئەوان دەتوانرێت هەلومەرجەکان بە قازانجی ئامادەبوون و دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی خەڵک بگۆڕدرێن. هێزە ئیسلامی و کۆنەپەرستەکان بە هۆی ڕاپەڕین و شۆڕشی ساڵی 2019 بە توندی زیانیان بەرکەوتووە. بەڵام هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە.




قەسیدەی چاوەڕوانی ژنێک بووم… ستیڤان شەمزینی

چەندان ساڵ
تەرمی خۆمم بەشانمدا دابوو
شار بە شار
وڵات بە وڵات
لەگەڵ خۆم دەمگێڕا
نەمتوانی لە هیچ پاسارێکی غەمگین
لە هیچ گۆڕستانێکی مەلول
ئەسپەردەی بکەم
چاوەڕێم دەکرد لەدڵی ژنێکدا بینێژم
چەندان ساڵ
کاروانچییەکی چاوەڕوان بووم
هەگبەم دیوانێک شیعر و
دڵێکی بەخورپە داپۆشراو بوو
نەمتوانی یەک دێڕ شیعر
بۆ هیچ ئێوارەیەکی لێو بەبزە بخوێنمەوە
دڵیشم
بۆ هیچ ئەستێرەیەکی خامۆش بکەمەوە
چاوەڕوانی دەرکەوتنی ژنێک بووم
لەوسەری ئەوسەری دنیای لێڵی منەوە
لە دەم کەلی بێهودەییەکانمەوە هەڵبێ
شیعرەکانم بگرێتە باوەش
پەڕە پەڕە خورپەکانم بخوێنێتەوە
چەندان ساڵ
بە گەشتە دوورەکانەوە خەریک بووم
جارێک لە ناو کتێبێکدا ون بووم
جارێکی تر
لە فڕۆکەی جوانی کەوتمە خوارەوە
جارێکی تریش
لەژێر دارچناری قەدەغەدا خەوم لێکەوت
هەموو جارێک
سەفەر رەنگی هەڵدەپڕوسکاندم
لە هەموو گەشتەکانمدا
هەر چاوەڕێی ژنێک بووم
هاوسەفەرم بێت لە شەمەندەفەری ئەویندا
رۆژووی تەنهاییم لەگەڵ بشکێنێ
گۆرانی بۆ بڵێم کاتێک پێدەکەنێت
لە گۆمی دڵخۆشیمی هەڵکێشم
ساتێ خەفەتبار دەبێت
بیخەمە بەر رێژنەی ماچ
کاتێک تینوو دەبێت
چەندان ساڵ
کتێبی گریانم دەخوێندەوە
لە ژێر هەر وشەیەکیدا
دەریایەک فرمێسکم رشت
لە پەنا هەر پیتێکیدا هەزاران هەنسکم دا
لە کۆتاییدا کتێبێکم نووسی
بە پەڕەمووچی پێکەنین
نەمهێشت هیچ کەس
ئەو کتێبە بخوێنێتەوە
نە “با”یەکی سەرکێش
توانی پەڕەیەکی لێ هەڵبداتەوە
نە باران توانی بە ئەسرین بیخوسێنێت
ژنێک
لە باکووری زەردەخەنەوە پەیدا بوو
لە نێوان دێڕەکاندا خۆی ون کرد
هێشتاش نەگەیشتە ئەو دێڕەی دەڵێت
خۆشم دەوێی بە هەموو حەسرەتەکانتەوە
چەندان ساڵ
موریدی تەریقەتی پایز بووم
چی گوڵی تازە شکۆفەکردبوو وەرین
چی مەتەڵەکانی ژیان بوو
رەنگی خۆڵەمێشیان گرت
چی میوەکانی هەستم هەبوو
یەک یەک گەنین
ئا لەم وەرزە خەزاناوییەی تەمەندا
چاوەڕێی ژنێک بووم
لە رەگەزی یاسەمین
لەسەر بەرماڵی زەردهەڵگەڕاوی پایزییم
نوێژی بەهاری عیشقێک داببەستێت
لەم وەرزی وەرینەدا
بمخاتەوە حاڵی چرۆکردن
لەم گەڵاڕێزانەی عومردا
گیرفانم پڕ بکات لە هەنجیری ژیان
بەستەڵەکی ئەم تەنهاییە قاقڕەم
بە هەتاوی ژوانێک
بکاتە خۆرهەڵاتی ئاوەدانی
چەندان ساڵ
لە مەیخانەیەکی زۆر دێرین
شیعری “خەیام”م دەخوێندەوە
فاتیحام بۆ هێشووە ترێ دەخوێند
لەگەڵ فڕکردنی هەر پێکێک شەرابدا
خۆزگەیەکم لە دایک دەبوو
لە هەر هەناسەیەکی ئانی مەستبووندا
خەیاڵ بە باوەشی ژنێکەوە دەیبردم
چاوەڕوانی ژنێک بووم
قوم قوم ماچم لەگەڵ بخواتەوە
تەنهایی لە چاوەکانم بتەکێنێت
لەسەر شانۆی ئارەزووەکانم
سەما بکات
لە دارستانی شیعرمدا
نەمامێکی ساوا بڕوێنێ
لە ناو نوێنی عاتیفەمدا
بە خەونێک دوو گیان بێت
خەونێک کۆرپەی شیعرم
تێیدا بکەوێتە سەرپێ و
هەتاوی نیگام
لە ماڵی چاوم بێتە دەرەوە
چەندان ساڵ
لە بن درەختی زڕی
غوربەتدا گەوزابووم
هەناسەکانم
بۆنی بەفری مەنفایان لێ دەهات
ئەندێشەکانم
ببوونە گوڵدانی مرۆڤێکی ئاوارە
گەڵای زەردەخەنەکانم
دەوەرینە حەوشەی بێکەسییەوە
لەشی عیشقم
دومەڵی پەرتەوازەیی دەرکردبوو
لێوی پڕ بزەی پێشووم
گریانی لێ دەباری
ئا لەم ساتەوەختە پڕ وەیشوومەیەدا
چاوەڕوانی ژنێک بووم بە شمشێرێکەوە
قڵشت بخاتە نێوان من و تەنهاییەوە
گریان لە چاوم جیا بکاتەوە
دەستی ئەو ئاگرە بێ دووکەڵە وەڕسە ببڕێت
بە هۆی بێ نیشتمانییەوە سزام دەدا و
بە زیندوویی دەمسووتێنێت
لەشی ئەو ئیبلیسە
هەپروون هەپروون بکات
بە هەنگوینێکی ژەهراویی
هاتە بن کڵێشەم و
جانتای سەر هەڵگرتنی
بەرەو هەندەران دایە دەستم.

سەرەتای بەهاری 2019
بیلەفێلد – نەخۆشخانەی گلیاد ئاینس
شتایسۆنی نۆرۆلۆگی




نووسینی سود چییە؟ نووسین سودی چییە؟… زانا ڕزاق

ئەم دووە هەردووکیان بەیەک دەچن بەس دوو مانای جیاوازیان هەیە

یەکێکیان ئەوەیە کە هەموو جۆرە نووسینێک دەنووسرێت دواتر دەڵێن سودی چییە؟

هەروەها ئەوەی تر کە نووسینی سود چییە؟ نووسینی سود ئەو نووسینەیە کە شوێنی خۆی دەگرێت ، پێویستە ،هەروەک چۆن دیوارێک بکەیت هەموو ڕێزەکان پێویستی بە بلۆکی باشە ، ئاواش ئەو نووسینە بەسودە شوێنی خۆی دەگرێت دەچێتە شوێنی دیاریکراوی خۆی،
هەروەها نووسینەکانی تر بەهەمان شێوە وەکو بلۆکن دواتر بەزۆرێکیان دەبنە دیوارێک، یانی بەشێوەی تر ئەوە نووسینی سودە پێویستە بۆ دروستکردنی خانوو یان هاوشێوەی خانوو.

لێرەدا ئەوەی پێویستە ئێمە گرنگی و پەرە بەو نووسینە بدەین یانی وەک بنەمایەک بۆ ئەوەی لەسەر ئەو ڕێچکەیە بڕۆین و بەرهەمهێنەری ئەو جۆرە نووسینە بین ،چونکە ئەوە ماندووبوونی کەم بێ یان زۆر بەفیڕۆ ناڕوات بەڵام جۆرەکانی تر ، نووسینی زۆر بێڕەچاو کردنی ئەو بنەمایەی ووتمان ئەوا ئەمە بە ماندووبوونەکەی لەچاو ئەوەی تر هیچ سودێکی نیە ، هەروەها لەنێو نووسینەکانی سودیشدا نووسین هەیە نەمرییەو زەمەنی نیە ،یانی پەیوەست نیە بەزەمەنێک بەڵکو نەمرییە بۆ هەموو کاتێک ئەو نووسینە وەکو زانستێک وایە بۆ هەموو کات و ساتێک دەبێ نموونەیەک ئەگەر بڵێن پزیشک نەخۆش چارەسەر دەکات ئەوا ئەمە بۆ هەموو کاتێک ڕاستە و زەمەنی نیە نەمرییە هەر دەمێنێ و هەر ڕاستیشە .

بەهەمان شێوە هەشە لەنێو نووسینی سوددا بنەمایە، بنەماکەی وەکو بناخەی خانوو دروست کردن وایە، یانی ئەو جۆرە ئەگەر یانزە دێر بێت بەقەد یانزە کتێب نووسین سودی زیاترە، یانی بناخەیەکی باشی خانوو بەقەد دەیان دیوار دروست کردن باشترە، چونکە بناخەکان دیوارەکان ڕادەگرێت لەهەمان کاتدا ئەو پێویسترە لەوەی تر،
یان بەشێوەی تر بنەمای چۆنیەتی نووسینی ڕۆمان نووسین و فێرکردن ،بەقەد یانزە کتێبی ڕۆمان نووسین سودی زیاترە ،
ئەو نموونەیەو لەسەر ئەو نموویە بۆ بنەمایە بۆ هەموو بنەماکانی بوارەکانی تر …

21 8 2022




گەورە بوون *… نوسینی: نەوشیروان ئازاد

گەورە بوون و , هەستى خۆ بە زل زانين و خۆ پەرستى و , خۆ بە هەموو شت زانين , ئەو خەسڵەتە كوشندەيەكە لە ناخ ماندا گەورە دەبێ و لەگەڵ هەر چركەيەكدا هاورِێ و هاو سەفەرى ڕۆحمانە .ئەو ئارەزوە نەگريسەی كەلەبەردەم هەر هەنگاوێكى ژيانماندا كەندەڵانێك و , بۆهەر بانگەشەيەكى ئازادى هاوارێكى تاساو لە گەروماندا قەتيس دەكات .
وەرەمێكى شێر پەنجەيەو چركەساتەكانى ژيان دەوەستێنێت , گەشە مان ئيفليج و ناهیڵى چى دى بەرەو ئاسۆ هەنگاو هەڵبێنین .هەر ئەو هەستەش وامان لێ دەكات كە ئیدى گوێ بيستى هيج كەس و هيچ پێشنيارێک نەبين .
لە پشت كورسى و مێزى دەستەڵات و لەو ديو چاويلكەى عيلم و مەعريفەى زاتى خۆمانەو بە بچووكى سەيرى بەرينى دنيا دەكەين . گەورەيى خۆشمان بە تێركردنى ئارەزووەكانمان ئاسوودە دەكەين بەبێ هیچ گوێ دانێك بە لێپرسينەوەى ويژدان و هەستى بەر پرسياريەتى دوا ڕۆژ .
رۆڕژانە لە کەناڵەکۆیلە کانی راگەياندن و میدیا رووزەردەکان و لە كۆڕ و كۆبونەوە ، گشتى و تايبەتيەكاندا لێرەو لەوێ باس لە گۆڕان و چاكسازى وبەرەو پێش چوون دامەزراندنى سيستەمى نوێى تەندروستى وپەروەردەيى و مووچەو ….هتد دەكرێت
باسى نەمانى گرفتى كارەباو ئاو و چارەسەر كردنى كێشەى نيشتە جێ بوون و زۆر و زۆرێكى تر لەم کيێشانە دەكرێت.
دانانى سيستەمى نوێ و گۆڕانكارى بەقسەو باس نايەتەدى چارەسەر كردنى كێشەى كەمى ئاو و كارەباش بە زياد كردنى كرێ ى كارەبا لەسەر خەڵكى كەم دەرامەت و كەم كردنەوەى بڕى كارەبا لەسەر زۆرينەى خەڵك كۆتايى نايەت . گرفت وكێشەكان وچارەسەر كردنيان پێويستيان بە هەنگاوى جدى و عەمەلى و بڕيارى بوێرانەو ژيرانەى گەرەكە
شانزە ساڵە خۆمان ‌‌حوکمی خۆمان دەکەین تازە باسی سەربە خۆیی دەکەین لەکاتێکا ژێرخانی ئابووریمان وەک دەڵێن سفرە …کورد نیە حەزی بەسەر بەخۆیی نەبێت .. بەڵام مناڵێکیش نەک سیاسیەک دەزانێت سەربەخۆیی عەجەم وتەنی پوڵی گەرەکە ..ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کاتی بەسەرچوو دەبوو زووتر بکرایە ..وە هەتا ياساى عسكەر تاريەت لەم وڵاتە برا گەورە بێت …دەبێت چاکسازی و سەربەخۆیی عەرەب واتەنی
هەر حبر علی الورق بێت …..دەكريێت دامەزرانى سيستەمێكى مۆدێرن لە چەند كۆبوونەوەيەكى پسپۆڕاندا دابڕێژرێت و بە بڕيارێك جێ بە جي بكرێت بۆ چەندان ساڵ ئايەندەشى بۆ ديارى بكرێت . ئیدى چ پێويست بةكۆنفرانسێک یان راپرسیە دەكات کە سەرەتای کۆتاییەکی نەبەکامە. بە هەرحاڵ خەييام واتەنى : [ كۆتايى گوفتار لە من ببيستى چاكە ] .
هەموو بوارەکانى ژيانى ئێمە لە نێو بازنەيەكى داخرا ودا دەسورِێتەوە هەتا ئەو خەسڵەتە نەگریسە لە ناخى خۆماندا نەكوژين و خۆمان لە گەورە بوون رِزگار نەكەين.
هەتا رِەخنە گرتن لە گەورەكان يارى كردن بێت بەئاگر. هەتا رِەخنەگرتن لە خۆمان مەحاڵ بێت .
هەتا رِێنوێنى بچووكەكان سەر زەنشت بێت بكرێتە گەمە و گاڵتە گەيشتنمان

بە ئاوات ، بەسەر كەوتن مەحاڵە و مەحاڵ.

نەوشیروان ئازاد
29/1/2009




لەنێوان نەجوا کەرەم و سەید قوتبدا… شەماڵ بارەوانی

برادەرێکم هەیه کاتی خۆی من کردم بە ئیسلامی و بردم بۆ حوجرەی ئیسلامیەکان و قوتابخانەی ئیسلامی و پێکەوەش فەقێیاتی و قوتابخانەی ئایینی و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانمان تەواوکرد.
پێشووتر زۆر هاوڕێ بووین و بۆ هەرکوێیەك بڕۆشتباین هەر پێکەوە بووین، لە هەولێر لەکاتی فەقێیاتی لەبەرمن خۆی نەقلی سلێمانی کرد تا لەگەڵم بێتە سلێمانی و لێم دانەبڕێت. کە لە سلێمانیش هاتمەوە بۆ حوجرەی هەولێر، دووباره گووتی بۆ کوێ بڕۆیت منیش دێم بۆ ئەوێ و دیسان لەگەڵم خۆی نەقڵکردەوە هەولێر.
بەڕاستی وەکو دوو برای دوانە وابووین. دوای ئەوەی من تووشی گۆڕانی فیکری بووم، نێوانمان هەندێک ساردی تێکەوت و ئەو خۆی لێم بە دوور دەگرت و دەترسا تووشی هەمان گۆڕان ببێت.

بە حوکمی ئەوەی من، ئێستا هەفتانە، بەشێک لە بیرەوەریەکانی سەردەمی فەقێیاتی و خوێندنی حوجرە و قوتابخانەی ئایینی و کۆلێژی شەریعە(زانستە ئیسلامیەکان)، لەژێر ناونیشانی(بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا..) لە ڕۆژنامەی(ڕێگای کوردستان) و هەریەك له: ماڵپەڕەکانی(دابڕان) و (دەنگەکان) و (قەندیل24) و (وتاری کورد)بڵاو دەبێتەوە و پاشان لە ماڵپەڕی(کوردیپێدیا) بە ئەرشیڤی دەکەین.

پێش ماوەیەکە بە هۆی ئەوەی بەشێکی بیرەوەریەکان چیرۆکێک و بیرەوەریەکی سەردەمی فەقێیاتی(سێ قول هو اللە و دوو فەقێ و فێڵێك) یەکێک بوو لە بەشەکانی بیرەوەریەکە و چیرۆک و بیرەوەرەیەکە خۆم و خۆی بووین، دیاربوو زۆرپێی قەڵس ببوو و یەکسەر لە فەیسبووک بڵۆکی کردم.
هەرچەند لە دەرەوەی فەیسبووک کەمێک پەیوەندیمان ماوە و جار جار تێڵم بۆدەکات و ئێستاش کەم کەم یەکتری دەبینین و هێشتا خەیاڵی ئەوە دەکات کە من ڕۆژێک دادێت و دەگەڕێمەوە باوەشی ئیسلامی سیاسی و دووبارە دەبم بە بابایەکی دۆگمایی.

جا پێم دەڵێت:دەزانم ڕۆژێک دێت و دەگۆڕێیت و دەگەڕێیتەوە، بەڵام چ گەڕانەوەیەک؟ ڕێک وەکو سەید قوتب!
منیش پێی دەڵێم: پیف لەو گۆڕان و گەڕانەوەیە، بیرمەند و خەڵکی موتەنەوەری لە نموونەی: مەڵای گەورەی کۆیە و شێخ محەمەدی خاڵ و مامۆستا عەلائەدین سەجادی و دەیان کەسایەتی ئایینیتری کوردی خۆمان خەڵاس بوون، تا من لە شێوەی سەید قوتبی عەرەبی و ڕادیکاڵ و تیۆرسەنی هزری توندئاژۆیی و باوکی ڕۆحی بزووتنەوە فێندەمێنتالیستەکان و ئیلهام بەخشی گرووپە تیرۆرستەکان بگەڕێمەوە ئامێزی ئیسلامی سیاسی!

هەڵبەت، ئەوخەونە خۆش و خەیاڵە مەحاڵەی ئەو هاوڕێ ئیسلامیه ئەوەمان پێدەڵێت کە مینتاڵێنت و بیرکردنەوەی تاکی ئیسلامی سیاسی چەندە به بیری عرووبە و هزری ناڕەسەن موتوربەکراوە و چ قەدەرێک تۆی ئوسوڵیەت و بێگانە پەرستی گەمارۆی ئەقڵ و هزری کەسی ئیسلامی داوە.

ئاخر ئەوان هەمیشە سەید قوتب و حەسەن بەناو ئەبو ئەعلای مەودوودی و سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانلی و فلانولدینی ئەفغانی و ئەویتری پاکستانی و جەوهەردۆدایڤی شیشانی و کێو کێیتری سودانی و عەرەبستانی بە ڕێبەر و سەرمەشقی خۆیان دەزانن، نەك سەید ڕەزای دێرسیمی و شێخ سەعیدی پیران و پێشەوا قازی و سمکۆی شکاک و شێخ حەفید و دەیان ئایکۆن وکەسایەتی تری نەتەوەیی ناو مێژووی ڕزگاری خوازی کورد.

ئەوە بیرمە ئیسلامی بووم و مەلا (عوزێر حافز) هاتبوو بۆ (لقی یەکگرتووی ئیسلامی) لە بەردەڕەش و وتار و وەعزێکی بۆ داین سەبارەت بە سەڵاحەدینی ئەیوبی و قودس و فەڵەستین.
جا وەعز و وتارەکەی هێندە بە عاتیفی دەدا و باسی ئەوەی دەکرد کە ڕۆژێک دادێت دووبارە ڕۆڵەکانی سەڵاحەدین(قودس ئازاد دەکەن!) ئێمەش هەموو کێرڤی حەماسەتی دینیمان بەرز بەرز ببوویەوە و هەموان پێکەوە دامانە پڕمەی گریان.
ئەوەیە حەقیقەتەکە ئازیزم.
ئیسلامی سیاسی یانی لە جیاتی بێت و باسی داگیرکردن و بە پێنج پارچەکردنی کوردستان و ، ئازادکردنی کەرکوک و مەهاباد و عەفرین و ئامەد بکات و بۆ وڵاتی خۆی بگریێت و فیغان بکات و ئەشک بڕێژێت، شەڕی بە وەکالەت بۆ عەرەب دەکات و شیوەن بۆ قودس دەگێڕێت!

من وەکو لە وتاریتریش گوتوومە، هەرگیز گلەیی کورد بوون لە ئیسلامی سیاسی و کوردە بە ئیخوانبووەکان ناکەم.
چونکوو ئەوان لە بنەڕەتدا بۆ قەزیەی کوردی و دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و بەرگری کردن لە زمان و خاک و فەرهەنگ و کەلتوور و مێژوویی کورد درووست نەبوون.

بەڵکو ئەوان لەسەر دەستی ئەم دەوڵەتی داگیرکەری خاکی کوردستان و بە سپۆنسەری ئەویتری نەیاری کورد و بۆ لێدان لە کورد بوون و ئەنفاڵکردنی ئنتیمای کوردایەتی دروستکراون.

خەم و خەونی ئەوان، خاک و فەرهەنگ و زمانی کوردی و برایەتی نێوان کورد و ڕۆنانی کوردستانی گەوره نییە.
ئەوەی ئەوان خەیاڵی بۆ دەکەن و خەونی پێوە دەبینن و هەوڵی بۆ دەدەن، بە ئیسلامیزەکردنی تەواوی سێکتەرەکانی کۆمەڵ و جومگەکانی ژیانە.

دروست کردنی دەوڵەتێکی سیوکراتی و زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامییە.
خزمەتکردنی زمان و فەرهەنگ و کولتوور و مێژووی عەرەب و تیرۆرکردن و خەفەکردنی هەست و سۆزی کورد بوون و وێرانکردنی چەمکی کوردایەتییە.
بەهێز کردنی شعور و ئەقڵیەتی (ئومەی ئیسلامی) و بەرزکردنەوەی باڵانسی عاتیفەی ئیسلامی سیاسی و لەسەر حیسابی هەستی نەتەوایەتی و دوورکەرتکردنی کوردایەتیه.

ئینجا با بێمەوە سەر بنەچەی بابەتەکەو خەیاڵە خۆشەکەی ئەو برادەره ئیسلامیەم، ئەوە بیرمە مناڵ بووم و کۆتایی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو بوو(١٩٩٨-١٩٩٩)،
ئەوکات باوی نەجوە کەڕەم و نەوال زوغبی و کلودیا شمالی و ڕاغب عەلامە و حەبیب عەلی و دیانە حەداد و ئەوانە بوو، و هێشتا نانسی و ئەلیساو هەیفا نەببوون بە ئەستێرە و لە هیچ شوێنێك دیارنەبوون و خەڵك نەیدەزانی کێن.
دیانە حەداد گۆرانیەکەی(ئەمانێ) و نەجوا کەڕەمیش بە(ئەنا مافی)دەنگیان دابوویەوە.

جا کوڕێکی گەنج هەبوو لە دێیەکەمان، دێی( بارەوان)، کورد وتەنی پیس عاشقی نەجوا کەڕەم ببوو و نەجوا دڵی فڕاندبوو و هەموو هۆشی داگیرکردبوو و دەیگووت:ژنم ناوێ.
جا کوڕە پلکێکم هەبوو زۆر کۆمێدی بوو و سەبارەت بەو کوڕه دەیگووت: دەڵێت ژنم ناوێ، ئیلا نەجوا کەرەم نەبێت. ئێ کاکە نەجوات لەکوێ بۆ بێنین؟! بە خوای هەرگیز نەتدیت.

منیش بەو بە برادەرە ئیسلامیه دەڵێم: بەخوای هەرگیز نەتدیت من جارێکیتر ببمەوە بە ئیسلامی و سەید قوتب و وەکو ئەو برادەرە، چۆن خەیاڵێکی مەحاڵی به نەجواکە کەرەمەوە دەکرد، ئێوەش خەیاڵە مەحاڵەکەتان سەبارەت بەمن و سەید قوتبەوە خۆش.

ئێنجا گیانەکەم، من تووشی گۆڕانی فیکری بووم و باوەڕم بە ئایدیۆلۆجیەت و ئەجێندا و بەرنامەی ئیسلامی سیاسی(حزبە ئیسلامیەکان) نەما.
دواتر خۆمن لەبەر هۆکارێکی مادی، یان غەرەز و ڕقێکی شەخسی، یان عیشق و ڕۆمانسیەت و دڵداری و خۆشەویستی کچە مەسولێکی یەکگرتوو وازم نەهێناوە(وەک ئەوەی بیستوومەوە واتان گووتبوو).

گیانە، دەیانی من و نووسەری تری لە نموونەی: دکتۆر عادل باخەوان و دکتۆر ئیبراهیم مەلا زادە و مامۆستا محەمەد هەریری و یونس ڕاوی و کێ و کێیتر، کە پێشووتر و لەسەردەمی غەیبووبەی فیکری و بەستەڵەکی ئەقڵیدا، هەموان بزووتنەوە و یەکگرتوو و سەلەفی و مەلا و فەقێ و ڕادیکاڵ و ئیسلامی سیاسی بووین و ئێستا و دوای هۆشیاربوونەوەمان لە خوڕافەی فیکری و هاتنە دەرەوەمان لە ئەشکەوتی تاك ڕەهەندی و تونێلی فێندەمێنالیستی، بووین به هەڵگری تێگەیشتنێکی باڵا و خاوەنی جیهان بینیەکی ناسیۆنالێستانە و لیبڕاڵانە و هیومانیستانە و شەو ڕۆژ، بە پێنووس و لە ڕێگای نووسین و وتارەکانمانەوە، بەرگری لە ئازادی فیکر و، ئازادی ویژدان و، ئەقڵانیەت و نەتەوە و مرۆڤ بوون دەکەین.

ئیتر چۆن جارێکیتر دەگەڕێینەوە سەرەتاو خاڵی سفر و سەر مەزهەبی بە کۆیڵەکردنی مرۆڤ و بە کەم سەیرکردنی ژن و دژایەتیکردنی ئەقڵ و پلورالیەت و پێکەوە ژیان و لێبووردەیی و، دەبینەوە بە سەید قوتبێکی توندئاژۆ و بابایەکی ڕادیکاڵ ؟!




خاک فرۆش… شوان عەباس بەدری

خاکەکەم ئاسمانەکەی قاوەیی و
کانیاو و ڕووبارەکانی بەردین و
سەوزایی و دەشت و دەوەنی
بە چیمەنتۆ زیندانی کراوە و
مرۆڤەکانی
لە سەرەی ژیاندا ڕۆح دەسپێرن و
شاخ و داخی بە کڵبەی شۆفڵ و دەراق
تاشراوە و
هێلانەی چیمەنتۆیی کوندەپەپوو و
داڵەکەرخۆرەکانی لەسەر بنیات نراوە

ئەم خاکە ئیتر نەجێی زیرەک و دیلان و کابانی تیا ئەبێتەوە و
نە مەردان و تاهیر تۆفیق و چالاک
لە سووچ بە سووچی
گورگ و کەمتیار خۆیان مەڵاس داوە و
گوێی بە دەنگی قەلە ڕەشەکانی ووشە و موزیک
کاس کراوە و
بەرگی بووکێنی بەبەردا دادڕاوە!
ئێمە لێرە
لە ئامیزی تاریکیدا وون بووینە و
هەموو ساتێ
جرجێکی بۆگەنی نێو زێرابەکانی کۆمەڵگە
سەر بەرزئەکاتەوەو
بەرەو ئامێزێکی بۆگەنی پڕ لە دۆلار
خۆی هەڵئەدات و
مشتێک خاکی گرانبەهای نیشتمان
لە خۆی مارە ئەکات!
ئەی خودایە
ژانی بێ دەرەتانی چ ئازارێکە!
لێرە جەستەی مرۆڤەکان دەمێ ساڵە مردووە و
دەروونیان یەخسیری دەستی نائومێدی و
ژیانیان بە دەستی بازرگانەکانی خوێن و مۆدێل کەلەپچە کراوە!
چەند جوان فەرمووی
بەکر عەلی کاتێ نووسی:
((ئەم سەدەیە ، سەدەی دۆلار و قەحبەیە))
لێرە مرۆڤ
وەک سەگی ڕاو بۆن بە پارەوە ئەکەن و
لە هەچ شوێنێک بۆنەکەی بێت
دەبێتە قیبلەگەیان و
مشتێ دۆلار وەک تەوق لە ملیان ئەئاڵێنن و
حەپە حەپی بەردەم هێلانەی خاوەنەکەیان
وڕ و کاست ئەکات!
هۆۆۆۆۆۆۆ مرۆڤەکانی سەر گۆی زەمین
لێرە بستێک خاک هەیە
عاقڵەکانی شێت و شێتەکانی عاقڵن
زۆربەی سیاسییەکانی کۆتر باز و کۆتربازەکانی سیاسیین
زیندانییەکانی لە خەڵکە ئازادەکەی دەرەوەی زیندان
ئازادترن !
هۆۆۆۆۆۆۆ مرۆڤەکانی سەر گۆی زەمین
خاک ئەفرۆشم
کەسێک هەیە کە ئەم خاکەی
بە هەناسەیەکی پاک و چکێ دڵنیایی و سەرپەنایەک و زەردەخەنەیەک
پێ بفرۆشم !؟




تیرۆر وەک ئەکتێکی دەسەڵات و قۆستنەوەی وەک ئەکتێکی ئۆپۆزیسۆنی پۆپۆلیستی… هەڵوێست جەلال

ئاشکرایه لە ڕابردوودا زۆرجار کەسایەتییە جوان و دەنگە ئازادیخوازەکان ڕووبەڕووی هەڕەشەی مەرگ و تیرۆر بوونەتەوە. ئەفسوس کەم نین ئەو دەنگە یاخی و ئازادیخوازانەی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کراون.
تیرۆرکردن ڕیشەیەکی دێرینی هەیە، گەر کونجکۆڵانە گەشتێک بکەین بەنێو مێژووی حیزب و بزوتنەوە سیاسییەکانی کوردستان، دەبینین لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێوە تا هەنوکە، دەیان و سەدان کارەکتەری ڕۆشنبیر و دەنگی یاخی، تەنانەت لەنێو حیزبەکانی خۆشیاندا خەفە کران و بوونە قوربانی عەقڵیەتی خێڵەکی و دژە ئازادیی سیاسەتی کوردی!

ئەوەی بۆ من پتر جێی سەرنج و تێڕامانە، ئەوەیە کە کردەی تیرۆر و شەهیدکردنی ئازادیخوازان، زیاتر لە حیزب و لایەنێک تێیدا بەشدارە. بە چەشنێک تەنانەت بەر لە شەهیدبوون و کردەی تیرۆرەکە، بێجگە لە کەس و لایەنی تاوانبار، نەخشە و پیلانەکە لە جێیەکی دیکە و لای لایەنێکی دیکە داڕێژراوە! وەلێ جەخار هەرگیز وەک پێویست ئاوڕ لەم کەیسانە نەدراوەتەوە. تەنیا و تەنیا وەک دروشمێک ناوی شەهیدەکان گوتراوەتەوە و عەیامێکە نائاگایانە کراوەتە وێردی سەرزمان.

دەپرسین تیرۆرکردنی ئازادیخوازان لە بەرژەوەندیی کێیە؟
جگە لە بکەر و تاوانباری سەرەکی، ئایا هەندێک کەسایەتی و لایەنی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی ڕامیاری خۆیان ئەم پرسانەیان ورووژاندووە یان نا؟ گەڕان بەدوای ئەم پرسیارانە، وا دەکات بە چاوی گومان و ڕەخنە لە لایەنی دیکەیش بڕوانین، کە تا ئێستا ئاماژەیان پێ نەدراوە.

نموونە لە مەرگی “سۆرانی مامە حەمە، کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان”دا بەر لەوەی بە دەست جووت حیزبی دەسەڵات، فیزیکییەن تیرۆر بکرێن، ئەم لاوە خوێنگەرمانە بەهۆی سۆز و کەم ئەزموونی خۆیانەوە، لەلایەن دۆستەکانی خۆیانەوە کرانە نیشانە بۆ تیری دوژمن و بوونە قوربانی سیاسەتی ئۆپۆزیسۆنی بەرژەوەندیخواز و پۆپۆلیست.

بۆ ڕاستی ئەم بۆچوونە باشترە سەیری توندوتۆڵی و دۆستایەتی نێوان تیرۆرکراوان و بزووتنەوە دڵخوازەکانیان بکەین. لە ڕابردووی نووسین و بەشدارییە ڕامیارییەکانیان بکۆڵینەوە. ئەوکات تێدەگەین، بۆچی بەو شێوازە هاندراون لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە. وەختێ ئەم لاوانە قەڵەمیان هەڵدەگرت و دەیاننووسی، ئایا ئۆپۆزسیۆن نەیدەزانی ئەم کارە مەترسیدارە؟! بەر لە تیرۆرکردنیان، هەڕەشە لەم شەهیدانە دەکرا، بۆچی لەپاش هەڕەشەی مەرگ، سۆران و زەردەشت و کاوە، زیاتر هاندران بۆ نووسین؟ تەنانەت داوایان لێکراوە کە ناوی ڕاستەقینەی خۆیان بنووسن لە وتارەکانیاندا. گەر بڕێک زیاتر، هاوپیشە و سەرنووسەری گۆڤار و ئۆپۆزسیۆن ئاگاداری ئەم لاوانە بوونایە، هەرگیز کۆتایییەکان بەو چەشنە نەدەبوون.

دەبێت ئەم پرسیارە بوروژێنین ئایا بەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتتر بزووتنەوەی گۆڕان چی بوو لەم کەیسەدا؟
بزووتنەوەی گۆڕان کە ئەو دەمە جەنگی دەسەڵات و پرۆسەی هەڵبژاردنی دەکرد، لە جەوهەردا بزووتنەوەیەکی پۆپۆلیستی بوو. سوار تەوژمی ناڕەزایی خەڵکی دەبوو. پیشەیان ختوکەدانی هەست و سۆزی جەماوەر بوو. هەر لێرەوە سەردەشت عوسمان، سۆران و کاوە گەرمیانی بوون بە دروشمی هەڵبژاردنەکانیان. هەمیشە لەنێو ڕیکلام و بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکانیاندا مەرگ و تیرۆری ئەم لاوانە دەبوونە تەوەری باسەکانیان، تاکوو سۆزی جەماوەری ناڕازی کوردستان بەدەست بێنن. تەنانەت پاش مەرگی کاوە گەرمیانی، بزووتنەوەی گۆڕان خێزانی کاوە گەرمیانی بۆ خولی پەرلەمان کاندید کرد. لێرەوە تێدەگەین خوێنی شەهیدان لای بزووتنەوە پۆپۆلیستەکە ئامرازە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و فراوانکردنی پێگەی جەماوەری. ئەم کەیسانە دەرخەری نیەت و مەرامەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بوو.

زیادەڕۆیی نییە گەر بڵێم: فرمێسکی ئۆپۆزسیۆن بۆ تیرۆرکراوان و شەهیدان هەمیشە فرمێسکی تیمساحییە .
بۆچی مەرگی شاعیر و ڕوناکبیری کورد شەهید( بەکر عەلی ) لە هیچ گۆڤار و چاوپێکەوتن و سۆشیال میدیایەکی ئۆپۆزسیۆنەوە هەرگیز باس نەکرا؟ هەرگیز تاقە وشەیەکی لەبارەوە نەنووسرا؟

بۆ ئێمە تیرۆرکردنی بەکر عەلی نەک هیچی لەمەرگی شەهیدان کەمتر نییە، بەڵکو زیاترە. وەلێ بۆ ئۆپۆزسیۆن و گۆڕانخوازەکان جیاوازە. بە درێژایی تەمەنی نەوشیروان مستەفا و لایەنگرانی هەوڵی پینە و پەڕۆکردنی تیرۆرکردنی بەکر عەلی و هاوڕێ کۆمۆنیستەکانی دەدەن. چونکە بەرپسیارێتیی تاوانەکە، لە ئەستۆی سەرۆکی بزووتنەوەکە و دەستەی دامەزرێنەرانی گۆڕان بوو. شەهیدکردنی سۆرانی مامە حەمە، کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان، تاوانی قێزەون بوون. بەڵام کەم نەبوون ئەو لایەنانەی موزایەدەیان بە خوێنی ئەوانەوە دەکرد و پارەیان پێ پەیدا دەکرد. لەڕاستیدا ئەم تاوانانە، گەر پارتی و یەکێتی بکەرەکەی نەبوونایە، بۆ هیچ کەسێک گرنگ نەبوو! ئەوەتا خوێنی “بەکر عەلی” شاعیر، هیچ گرنگییەکی نییە بۆ شاری سلێمانی! ئاخر بۆچی باسی تیرۆرکردنی بەکر عەلی بکرێ؟!
کێ باسی بکات؟! کێ لەبارەیەوە بنووسێت؟! هەر یەک لە ڕۆشنبیران: بەختیار عەلی، مەریوانی وریا قانع و ڕێبین هەردی، فاروق ڕەفیق، هتد… هاوڕێی “نەوشیروان مستەفا” بوون و مانیفێستی گۆڕانیان بۆ نووسی!
کاتێک بکوژەکە “نەوشیروان مستەفا”یە ، ئیدی ڕۆشنبیران و خەڵکی سلێمانیش وەک هەمیشە یان نکوڵی دەکەن یان بێدەنگی هەڵدەبژێرن، چونکە بکەرەکە کوڕی شارەکەیە و سیمبولی سلێمانییە. تاوان و گەندەڵی لای ڕەهەندییەکان و زۆرێک خەڵکی سلێمانی، تەنیا ئەوکاتە قێزەونە، کە پارتی و یەکێتی بکەرەکەی بن، ئەویش لەکاتێکدا کە “نەوشیروان مستەفا” حزووری نەبووبێت و تێوەنەگلابێت لەو تاوانەدا.

لە کۆتاییدا دەڵێین: تیرۆرکردنی بەکرعەلی، نوری حەمە عەلی، شەفیق ئاغا و عەبدولی سۆران، سدیق ئەفەندی و شەهید وریا، قادر محەمەد، مام ئاراس، و کۆمەڵکوژی قڕناقە و پشتئاشان و کۆمەڵکوژی کۆمۆنیستەکان …هتد تاوانی قێزەونن، نابێت هەست و سۆز و ژەهری شارچێتیی و هزرەی تیرۆر لەوە زیاتر کەڕ و کوێرمان بکات و نابێت ئیدی لەژێر هیچ بەهانەو پاساوێکدا ئەم تاوانانە پەردەپۆش بکرێن.

هەڵوێست جەلال




دۆخە دەرونییە سەیرو سەرسوڕهێنەکان!… هەژار عوسمان

مێشک ئەو ئەندامەیە کە سەرکردایەتی‌و چاودێریی ئیش‌و کاری هەموو ئەندامەکانی تری خوار خۆی دەکات، لێدانی دڵ، هەناسەدان، بزوتن‌و هەستکردن (بینین، بیستن…)، ئاخافتن، قوتدانی خۆراک‌و شلەمەنی، هەرسکردنی خۆراک‌و بەتاڵکردنەوەی میزدان‌و ڕیخۆڵە… هەموی لەمێشکەوەو بەمێشک دەڕوات بەڕێوە.
مێشک لەهەموو ئەندامەکانی تری جەستە زۆرتر ئۆکسجین‌و خۆراک بەکاردێنێ بۆ بەڕێوەبردنی کارە جۆراجۆرەکانی، بەرامبەر هەموو ئەو ئەرک‌و فەرمانانەی سەرەوە ئەرکێکی هەرە گرنگی تری مێشك هەست‌و شعورکردن‌و بیرکردنەوە‌و زیرەکیە کە هەر ئەمانەشن مرۆڤیان کردووە بەسەروەرو پاشا بەسەر هەمو زیندەوەرەکانی ترەوە.
ژنێکی ساغ‌و بێخەوش لەپڕ لەگۆدەکەوێت‌و ناتوانێت یەک وشەو دەنگ دەربڕێ، دکتۆری قوڕگ‌و لوت‌و گوێ، دوای تێڕونینێکی ورد بەدەسگاکانی پێی دەڵێ: “زمان‌و زارو ئەوک”ت کە پێکەوە دەنگ دروستدەکەن تەندروست‌و ئاسایین، هیچت نیە. ژنێکی تری گەنج کوتوپڕ نابینا دەبێت‌و ناتوانێت بەچاوەکانی هیچ شتێك ببینێ، باشترین دکتۆری چاو دوای تێڕوانینێکی ورد بەدەسگاکانی پێی دەڵێ چاوەکانت بێخەوشن وهیچیان نیە.
کوڕێکی گەنج لەپڕو بێ هیچ هۆیەک دەست‌و پەلی چەپ یا ڕاستی لەبزوتن دەکەوێت‌و ناتوانێ کاری پێبکات، وێنەی تیشکیی مێشك (تەنوری) کە چین بەچینی مێشک لەسەرەوە تا خوارەوە بەڕونی‌و جوانی نیشاندەدات هیچی نائاسایی وەک لو یا کیس یا هەوکردن یا خوێنبەربونی.. تێدا نیە، ئەمیش دکتۆری مێشك‌و دەمار پێیدەڵێت هیچت نیە.
لەشەوی پەمەیی بوک‌و زاوا، یەک زاوای پێشتر پڕ لەحەزو جۆش‌و خرۆش بۆ دەسگیرانەکەی ئێستا لەم ساتە مێژوییەدا! دەڵێی خۆڵەمێشی ساردوسڕە‌و هیچی پێناکرێ، ئەمە لەکوردەواریدا پێی دەڵێن (بەستران)، دکتۆری گورچیلەو میزەڕۆ دوای تێڕوانینی ورد بەدەسگاکانی، پێیدەڵێ هیچی ناسروشتی‌و نائاساییم نەبینی، هیچت نیە، زاوای داماو ئینجا دەبێتە نێچیرو تۆپی شەقشەقێن‌و بانکی پارە بۆ جادوگەرو فاڵچی‌و هەموو ئەوانەی لە ژێر ناوی ئاین‌و شتی تری سەیروسەمەرەی جۆراوجۆردا (زانستی پزیشکیی پێغەمبەران……) خۆیان کردوە بەدکتۆری بلیمەت کە سەرەتانیش چارەسەردەکەن!
لەشەوی بوک‌و زاوایەکی تردا ئەمجارەیان بوک دەبێتە کێشەو گرێکوێرەو بەهیچ جۆرێ ناهێڵێت زاوا بچێت بەلایدا! دکتۆری نەخۆشیەکانی ژنانەو منداڵبون دوای تێڕوانینی ورد پێیدەڵێت هیچت نیە.
خوێنەری هێژا ئەمەی دەیخوێنیتەوە فیلم نیەو بەرهەمی فەنتازیای ڕۆماننوسێکی ناودارنیە، دەتوانم لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ (پێست ، گەدە و ڕیخۆڵە..) نمونەی سەدان نەخۆشتان بۆ بێنمەوە گیریانخواردوە بەدەست کێشە جەستەییەکانیانەوە کە لەژێری ژێریانەوەو لە پشتی پشتیانەوە شەرم‌و ترسی جۆراو جۆرو کێشەو گرێ‌و گرفتی دەرونی‌و کۆمەڵایەتیی ڕەنگاوڕەنگ خۆی مەڵاسداوەو خۆی شاردۆتەوە، دکتۆرەکانی کوردستان بەدەگمەن دەوێرن بەم جۆرە نەخۆشانە بڵێن بچۆ بۆ لای دکتۆری دەرونی، چونکە بەسەرسوڕمان یا توڕەییەوە بەدکتۆرەکە دەڵێن: خۆ شێت نیم! لەناچاریدا پێیان دەڵێن: هیچت نیە، یا هەر قەلەقت هەیەو ئینشائەڵا چاکدەبیتەوە!




چوار شیعرى سامى شۆڕش

باوەشم دە
دڵ ئەشکەوتى دەرگا بزر.
باوەشم دە..
لەچاومایە فرمێسکى کەو.
لەگیانمایە سۆزى کۆتر.
باوەشم دە..
تاڤگەى قژت بڕژێنە ڕووم.
با خەرمانەى نەرمى بەفر
لە شەودا بۆم بێ بە پێخەف.
باوەشم دە..
بۆ قەندیلەى فتیل کزر.
بۆ ئاسمانى دەم پڕ لە کەف.
منم هەتاو. منم ئاگر
باوەشم دە..
منم هەتاو
منم ئاگر.

ڕۆژنامەى هاوکارى، ژمارە (52) 2/1/1970.
——————————-

لە دەفتەرى عاشقێکى هەتاوەوە

1
برسى برسیتى تربێ.
ئەوەند عەشقى گوڵەگەنم و باران ئەبێ،
شەوگار هەر چەند درێژتربێ.
ئەوەند غەریب شەیداى خۆرى ئاسمان ئەبێ،
منیش هەر چەند کوشتن بە گیانم فێر ئەکەن
بەرى هەتاوم لێ ئەگرن.
ئەوەند عەشقى ژیان ئەبم.
ئەوەند هەتاوم خۆش ئەوێ.
2
ئەى ئەو بنجە گوڵەى لەبەر
جۆگەى خەمبارى برینى مندا ئەڕوێى.
لەسای مەرگى مندا شکۆفە دەرئەکەى
تاکەى نەتوانم بلبلى عەشقخوانى دەنگى خوێنم
بێنمە سەر چڵت بێنم.
پڕ بە دەنووکى ئارەزووم
بۆ هێلانەى خۆر بخوێنم.
3

ڕێگا .. تەور

گیانە درەخت چەند لقوپۆپى ببڕن.
ئەوەند ڕەگ و ڕیشەى بەرەو قووڵتر ئەڕوا،

دنیا شەوە و دنیا بەفرە.

شەوان خۆر خۆشەویست ئەبێ.
بەفرە ڕۆژیش.
برین ئەبێتە ئاگردان

گیانە ڕێگا چاڵە و نزمە

خۆشەویستم
ئاشقى خۆر .. هەردەم ئەڕوانێتە ئاسمان.

ڕۆژنامەى هاوکارى، ژمارە( 176) 20/7/1973.
————————————–

مەم لەسەر مەزاری زیندا

ئەی زین .. سەرچاوەی ئاگر،
گەر پەرچەمت .. نسار نەکا،
گەر مەمەکانی تۆ نەڕوێ،
گەر خۆر لە چاوەکانتەوە دەرنەکەوێ،
نەورۆز نایە..
ئەی زین .. ئەی سەرچاوەی ئاگر،
هاتنی نەورۆزى – بۆتان –
لە هەڵقوڵانی تۆ دایە!

کە دێمەوە..

ئەترسم خاک هەڵتلووشێ..
نەیەیتەوە،
مەترسە، خاک..
کە ڕۆژ دادێ ئەمکاتە گوڵ
لە بەرۆکی زێڕینی هەتاوم ئەدا،
کە شەو دادێ
هۆن هۆن لە گۆمی ئەشقی پاک
ئاوم ئەدا،

کە دێمەوە؟

لە دەمی برسێتی شارا
ئەتکەین بە نان،
کە دێتەوە..
لە تینووێتی گوڵەگەنما
ئەتکەین بە بارینی باران،

کە دێمەوە؟
کە وەک دەرگایەکی سەوز
لە دیواری چاوەکانتا ئەکرێمەوە.

سەرلەنوێ ئەحمەدی خانی
بە ئاوازێکی گەرمتر
لە دەمی خۆری مرۆڤا..
ئەمانکاتەوە گۆرانی!

ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره‌ (14) 24/8/1972.
————————

لە پەراوێزەکانی شێخ ڕەزای تاڵەبانییەوە

1- وشەم پەنجەی گڕ و بارووت
ئەنێتە ناو چاوی تاوان!
هێڵی ژیانی سنوورەکانم ڕەت ئەکا،
وشەم لە سێبەری دەرگای درۆ و فێڵا..
نایەتە سەر چۆکی گریان،
ڕەشەبای خوێن..
لەناو زامە بێ دەنگەکانما هەڵ ئەکا!
2- کۆچەری بووم .. لە هەر کوێ دا
ڕەشماڵی ژانی خۆم هەڵدا.
خەمی کام پارچە زەمینم،
بۆ برسێتی شمشاڵەکەم..
ئەکردە نان،
ئەمدی وەکو ئاسمانە بێ ساماڵەکەم
وەک کوردستان،
یەک خەنجەر بوو
ڕەگی زامەکانی ئەبڕی،
یەک -حەمەی وەستا فەتاح- ڕقی ئەفرۆشت
هەر یەک شێخ ڕەزاش بوو، پەردەی
ئەم شانۆگەریانەی ئەدڕی!
3- کە هۆنراوەم لە دایک ئەبێت،
دوومەڵە گڕگرتووەکانی ژێر زمانم
ئەتەقنەوە!
عەورەتەکانی لەشی شار..
لە گەرماوی وشەکانما ڕووت ئەبنەوە!
شاعیرەکان..
ئارەقەی کێش و قافیەی پیرە شیعرێ ئەخۆنەوە.
جوانکیلەکان..
هەڵئەگژێنە گەردەنی سنووری شار،
لە ڕووباری یاخی بوونا..
دەم و چاویان ئەشۆنەوە!
4- تێر نابم نا..
ڕەگی درەختی هەڵبەستم
چەکی تۆقێنەری دەستم..
برسێتیمە!

  • ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره‌ (7) 7/7/1970.



کۆمەڵگای کوردستانی لەنێوان مەدەنیەت و چەکداریدا؟… زانا رەزاق

سەرەتا کۆمەڵگای کوردستانی کۆمەڵگایەکە روحیەتی هێزی تێدایە لەگەڵ کەمێک روحیەتی مەدەنیەت، بۆیەش ئەوانەی ڕوحیەتی هێزیان تێدایە ئەوە ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە نەستی خۆیاندا وێنەیەک هەیە ئەویش ئەوەیە هەست بەهێزێک لە پشتەوەی خۆیی و پاڵپشتی خۆی دەکات ، بەهەمان شێوەش مەدەنیەکەش لەپشتەوەی خۆی هەستی و ڕوحیەتی مەدەنیەت هەیە بۆیە وایە .
ئەوجا ئەوەی لەپشتەوەی خۆی هەست بەهێزێک دەکات هۆیەکەی ئەوەیە ئەوان هێزی چەکداریان هەیە بەهەمان شێوەش ئەوانەی هێزی مەندەنین و مەدەنیەت بەسەریاندا زاڵە هەست بەمەدەنیەت دەکەن .

بۆ نموونە

ئەگەر هێزێک چەکداری لەژێر کۆنترۆڵی خۆی بێ ئەوا بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤەکانی لەگەڵ ئەو هێزە لەگەڵ یەکێکی مەدەنیەت گفتوگۆ بکات، ئەوا ئەو بەشێوەیەکە یان ئەتوانی لەگەڵ کەسانێک گفتوگۆ بکەی کە هێزی مەدەنیەتیان بەسەردا زاڵە بەڵام بۆ ئەوانەی هێزی چەکداریان هەیە وانیە، بەڵکو ئەوان بەشێوەیەی تر مامەڵە دەکەن یان بەشێوەی تر تۆ ئەتوانی و بێئەوەی ڕووبەڕووی هیچ توندوتیژیەک ببیەوە پشوەختە لەگەڵ مەندەنیەتەکە گفتوگۆیەکە بکەی، بەڵام بۆ ئەوەی تر کە هێزی سەرباز و چەکداریان هەیە نا چونکە زۆرێکیان بەو شێوەیەن کە ئەگەری شتێ بەدڵی نەبی تووشی جۆرێک توندوتیژی ببیەوە یان نەتوانی بێترس گفتوگۆی لەگەڵ بکەیی و هەموو شتێک بڵێیی.

هەر بۆیەش کەسانێک هەن کە دەڵێن یەکگرتوو هێزێک بووە لەچاو ئەوانی تر کە چەکداریان نەبووە بەهێزێکی باشی دەزانن بەڵام ئەوانی تر کاتێک هاتنەوە ناو شار هێزی چەکداریان هەبووە بۆیەش ئەوان وەکو یەکگرتوو نەبوون و ڕوحیەتی چەکداری تا ئێستاش لەنێویان بەزەقی دەبینرێت .

لە کۆتاییدا خاڵی یەکەمی بۆ مەدەنیەت و هەنگاونان بۆی ئەوەیە کە هێزەکان و مرۆڤەکانیان هێزی چەکداریان نەمێنێت بەڵکو بچێتە ژێر فەرمانی دام و دەزگاکانی دەوڵەت هەروەها هەنگاوی یەکەم و سەرەتایە بۆ چوونە نێوی کۆمەڵگایەکی کراوە کۆمەڵگای کراوە یانی قبوڵکردنی هەموو بیروبۆچوونەکان بێ توندوتیژی …

19 8 2022




ئەبوبەکر ئەلڕازى… ئولریش ڕودۆلف… لە ئەڵمانییەوە کاوە جەلال

ماوەیەکى کورت دواى مەرگى کندى دەرکەوت کە پێویستە لە کولتوورى ئیسلامیشدا فەلسەفە و تیۆلۆگیى لە یەکدى جیابکرێنەوە. با کندى ڕێزى لە کارى تیۆلۆگەکان گرتبێت؛ با تیۆلۆگەکانى سەردەمى کندى جەختیان لە ڕاسیۆنالێتیى خۆیان کردبێت، یان تەنانەت گرنگییان بە دیالێکتیکى ئەڕیستۆتێلیس (تۆپیک) و هەندێک کۆنسێپتى تایبەتى فەلسەفەى سروشتى ئەنتیکە دابێت، سەرەڕای ئەوە دوای چەند دە ساڵێکى کەم ڕوانگەى هەڵوێستنوێنەکان گۆڕرا: لەو میانە ڕیالیستییەوە کە لە نێوان هەردوو زانستەکەدا هەبوو، میانەگیرییەکى ئاگامەند هاتە گۆڕێ، ئەوجا هێندەى نەخایاند شێوەى بەرەگەرایى وەرگرت.
هۆکانى ئەم گۆڕانە هەمەلایەنین و بە چەند دێڕێک پوخت ناکرێنەوە. وەلێ سەربارى ئەوە دەتوانین ببێژین، ئەم گرژبوونەوەیەى پەیوەندییەکان کە دەتوانین لە وەرچەرخانى سەدەى نۆیەم بۆ سەدەى دەیەمدا ڕەچاوی بکەین، لە لایەن نوێنەرانى هەردوو بەرەوە دەردەچوو. کاتێک تیۆلۆگەکان ماوەیەکى درێژخایەن ئامادە بوون بە جیاوازترین پاڵهێزە هۆشەکییەکان (بێگومان بە میراتەکەى ئەنتیکەشەوە) کار بکەن، ئەوا ئێستا بە پێچەوانەوە جەختیان لە پێوارەیى ترادیسیۆنى ئیسلامی دەکرد. لەم هەڵوێستەدا ئەلئەشئەرى (935 مردووە) و ئەلماتوریدى (944 مردووە) بەشدار بوون و بەشداریکردنەکەیان بوو بە پاڵهێزێکى ئاڕاستەدەر ڕووەو ئایندە. بێگومان ئەمان پشتیان نەکردە بەکارهێنانى بەڵگەهێنانەوەى ئاوەزمەندانە، وەلێ دەیان گۆت کە دەبێت هەموو دۆگمێگ لە قورئانەوە یان لە ترادیسیۆنى پەیامهێنەوە (واتا لە سوننەوە) بناغەی بڕێژرێت (ئەلئەشئەرى) یان مسۆگەر بکرێت (ئەلموتاریدى). بەمەش ئەوان ئەو چێوەیەى تێڕوانیان گۆڕى کە لە نێویدا مەزەنەگەراییە تیۆلۆگییەکان دەبزوان، هەروەها مشورى ئەوەیشیان خوارد کە تیۆلۆگییەکى “سوننی”ى پابەند بە ترادیسیۆنەوە پێشتری وەربگرێت. بە پێچەوانەشەوە فەیلەسوفەکان ئامانجى تەواو جیاوازیان هەبوو. لێرەدا ڕەوشێکی سوودمەند بۆ ئەوان لەوەدا بوو کە تەنانەت پاش مەرگى کندی هێشتا هەر بەردەوام تێکستى دیکە لە گریکى و سریانییەوە بۆ ئەرەبى وەردەگێڕران، ئەمەش بناغەى لێهزرینەکانى ئەوانى چاکتر کرد، وەلێ هەروەها بوو بەهۆیەک بۆ بەرزکردنەوەى ڕادەى داواکارییەکانیشیان کە لەم لێهزرینانەوە وەک دەرئەنجام دەردەکێشران. فەیلەسوفەکان چیدى بەند نەبوون بەو گریمانەیەوە کە گۆیا فەلسەفە گەرەکە (بەگوێرەی تێروانینەکەی کندی) ئەرگومێنت و مۆدێلەکانى ڕوونکردنەوە بخاتە خزمەتى دۆگمى ئیسلامییەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئێستا دەیان گۆت کە فەلسەفە دەبێت خۆى لە سەرجەم پێشمەرجە ئایینییەکان ئازاد بکات و شوێن بیردۆز و مێتۆدەکانى خۆى بکەوێت، هەر بەم شوێنکەوتنەش تەقەلا بۆ زانینى سەربەخۆى ڕاستى بدات.
داواکارییەکەى ئەبوبەکر ئەلڕازى (865-925 یان 932) بەم چەشنە بوو. ئێمە لەتەک ڕازیدا بە یەکەم هزرڤانى ناوچەى کولتوورى ئیسلامى دەگەین کە بەتەواوی داواى ئوتۆنۆمیى فەلسەفەى دەکرد. ڕازى لە بنەڕەتدا پزیشک بوو و لەم سیفەتەیشیدا پێزانینى گەورەى پێبڕا. بەدیهێنانە (نەجاحە) مەیدانییەکانى لە بوارى پزیشکیدا شتایش کران. نووسینەکانى سەبارەت بە بابەتە پزیشکییەکان پێوەرى نوێیان دانا. ئەم نووسینانەى ڕازى نەک تەنیا زانینى ترادیسیۆنیى گریکەکان (و هەروەها هیندیش)یان لە فۆرمێکى نموونەیدا پوخت کردەوە، بەڵکو هاوکات بە شارەزایى فرە پەرەیان پێدا و لەبەر ئەم هۆیەش بەدرێژایى چەند سەدەیەک وەک بناغەى پێگەیاندنى پزیشکان بەکاردەهێنران. وەلێ مەسەلەکە پەیوەست بە نووسینەکانى دیکەى ڕازییەوە لە بوارى پرسیارە فەلسەفەییەکاندا جیاواز بوو. ئەم نووسینە فەلسەفەییانە نە لە لایەن هاوچەرخانییەوە وەرگیران و نە لە سەردەمانى پاش ڕازى خۆیدا ناسێنران، بە پێچەوانەوە، لەبرى ئەوە لە گشت لایەکەوە ڕەتکرانەوە، بەڵێ تەنانەت پەرچەکردارى تووڕە ئاڕاستەیان کرا کە ئیدی لە سەرئەنجامدا ڕازى وەک زەندیقێک ناوبانگى پەیدا کرد.
سەرجەم بەرهەمەکەى رازى، بەهۆى ئەو جۆرە بڕیاردانەوە بەسەر نووسینە فەلسەفەییەکانیدا، بەناباشى گەیەنراوە. گەر شتێکى ئەم بەرهەمە مابێتەوە، ئەوا تەنیا تێکستى کورت و فراگمێنتن، کە ڕەسەنێتیان هەمیشە جەخت نییە. بۆیە ئێمە بەزۆری بەندین بە دەربڕینى نووسەرانى سەردەمانى درەنگترەوە. ئەمەش لە حاڵەتى ڕازیدا بەتایبەتى نالەبارە، چونکە سەرجەم نووسەرانى پاش خۆى دەیانویست دژبێژیى تێڕوانینەکانى بکەن و لێرەشەوە تێڕوانینەکانى ئەویان تیژتر پێشان دەدا لەوەى کە خۆیان لە ڕاستیدا چۆن بوون. سەرەڕاى ئەوە دەتوانین بنەڕەتەکانی هزرى ڕازى (بە ڕەچاوکردنى ئەو ئاگادارکردنەوە نابراوانەى سەرەوە) هەڵبەستینەوە. ئەمەش لایەنى کەم سێ کایەبابەت دەگرێتەوە، کە پێدەچێت ڕازى بەتایبەتى گرنگیى پێیان دابێت: مێتافیزیک (کە پرسیارەکانى ڕێبازی پرنسیپەکان و کۆسمۆلۆگى پێکەوە گرێدەدات)؛ تیۆریى مەئریفە (کە لەنێو کۆنتێکستەکەیدا هاوکات تێڕوانینەکانى ئەو لەبارەى پەیامهێنى لەگۆڕێن)؛ لە کۆتاییدا تێڕوانینەکانى ئەو سەبارەت بە ئێتیک کە لە لایەن خوێنەرانییەوە ئاسانتر وەرگیران و لەبەر ئەم هۆیەش لەنێو تێکستە ماوەکانى ئەودا بەباشترین شێوە دۆکومێنت کراون.
هزرینی نائاسایی ڕازى بەتایبەتى لە لێهزرینە مێتافیزیکییەکانیدا خویا دەبێت. ڕازى لەو باوەڕەدایە کە بتوانێت بوونى ئافرێنراو (خولقێنراو) نەک بۆ یەک تاکە پرنسیپ، بەڵکو بۆ پێنج پرنسیپ بگەڕێنێتەوە: لەپاڵ خودادا (کە بە زەینى / ئینتەلەکتی کامیلی دادەنێت)، کات و فەزا، دەروونى گەردوونى و ماتەرییەکى بێبونیادى لە ئەتۆم پێکهاتوو هیچ سەرەتایەکیان نییە (واتا نەئافرێنراون – و). ڕازى دەبێژێت، ئەم پێنج پرنسیپە لە سەرچاوەدا لە یەکدى جیا بوون و هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نەبووە، وەلێ پاشان ڕووداوێک قەوما کە پرۆسەیەکى پڕئەنجام و تا ئەمڕۆ نەبڕاوەی لێکەوتەوە، ڕووداوەکەش ئەوە بوو کە دەروون هەوڵى دا فۆرم بە ماتەری بدات و لەتەکیدا یەک بگرێت. وەلێ ئەم هەوڵەى دەروون بەهۆى بەرهەڵستیى ماتەرییەوە شکستی هێنا، بۆیە خودا، دوای ئەوەی بەزەیی بەو هەوڵە شکستهێناوانەى دەرووندا هاتەوە، دەستى نایە نێو پرۆسەکەوە، ئەویش بەوە کە جیهانەکەمانى ئافراند و بەمەش دەرفەتى بۆ دەروون ڕەخساند بچێتە نێو ماتەرییە فۆرمپێدراوەکانەوە. پاشان گەردیلەکانى دەروون کە لەو کاتە بەدوواوە لەنێو جیهانى ماتەریدا بوون، خودا بەشداریکردنى لە زەینى خۆیدا پێبەخشین. ئێمە بە یاریدەى ئەم بەشداریکردنە لە زەینى خودادا دەتوانین ڕەچەڵەکى خۆمان و تایبەتمەندکراویمان بناسین، چونکە زەین پێشانمان دەدات کە دەروونەکانمان بە هیچ شێوەیەک بە لەشەکان ناگونجێن، بەڵکو دەبێت سەرلەنوێ بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەى خۆیان. ڕێگەى گەڕانەوە ڕووەو ئەو سەرچاوەیە بەسەر زانین و کردارى دروستدا تێدەپەڕێت. هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت ئەم ڕێگەیە بگرێتە بەر، چونکە سەرجەمی مرۆڤان هێندە زەینیان هەیە کە ئیدی بەڕێیەوە دەتوانن دەروونیان ڕزگار بکەن. هەر ئەوەندەى ئەم ئەرکە بەدیهێنرا، ئیدی جیهانى ئافرێنراو لەناودەچێت و دۆخى سەرەتایى سەرلەنوێ دادەمەزرێنرێتەوە. بەدووى ئەوەشدا ئیدی دەروونى گەردوونى چاک کراوەتەوە: وەک دۆخە سەرچاوەییەکەى خۆى لێهاتۆتەوە، بێگومان ئێستا هێندە نەبێت کە دەروون بە بڕى ئەو مەئریفەیە دەوڵەمەندتر بووە کە ئەو تایبەت نییە بە یەکگرتن لەتەک ماتەریدا.
ئەم ئەفسانەیە کە ڕازى لێى دەدوێت، زۆر جار ڕاڤە کراوە، لێرەشدا مرۆڤ دروست ئاماژەى بۆ پەیوەندیى ڕازی بە فەلسەفە دێرینەکانەوە داوە: بە پلاتۆنیزمەوە، ئەمەش لە کۆنسێپتى دەمیورگ (وەستا = خودا / و) و دەربڕینەکانى ڕازیدا سەبارەت بە ڕێگەکەى دەروون ڕوون دەبێتەوە؛ ئەوجا ئەنتى ئەڕیستۆتێلیزم کە دیاریکەرى دەربڕینەکانى ڕازییە لەبارەى فیزیک (واتا لەبارەى کاتى ڕەها، فەزاى ڕەها پێکەوە لەتەک بۆشاییدا، ئەتۆمیزم)؛ ئەوجا لە کۆتاییدا نزیکیى ڕازى لە مەزەنە کۆسمۆلۆگییەکان کە مرۆڤ لە ئایینە جیاوازەکانى ئەنتیکەى دەمەو کۆتاییەوە، پێش هەمووشیان مانیشێئیزم، دەیان ناسێت. سەرەڕای ئەوە ئەفسانەکەی ڕازی، جا گەرچی نزیکە لە ترادیسیۆنە هزرییە دێرینەکان، هێشتا هەر لە خزمەتى فەلسەفەیەکى نوێدایە. بێگومان ڕازى ئەو کۆنسێپتە ناوبراوانە دەپەرچێنێت، وەلێ ئەو بەتایبەتی بەکاریان دەهێنێت تاکو لە خەریکبوونییەوە لەتەکیاندا گۆڕان بە تێڕوانینەکانى خۆى بدات، ئەم تێڕوانینانەشى لە ڕەوتى داڕشتنەکانیدا دەردەکەون. ڕازى لەم تێڕوانینانەیدا گریمانەى سێ تەوەرە بۆ ڕوودانى جیهان دەکات: خودایەک، کە لە زانینى سەروەر و میهرەبانییەوە کردار دەنوێنێت؛ یەکگرتنەوەى مەرجە فیزیکییە پێشتر هەبوو و لە خودا سەربەخۆکان (ئەزەلییەتى کات و فەزا و ماتەری)؛ ئەوجا لە کۆتاییدا دەروونى چوست کە تەقەلا بۆ کامیلێتى دەدات و مێژووە بگۆڕەکەى هاوکات مێژووى جیهان و مرۆڤ پێکدەهێنێت.
ئێمە گەرەکە لێرەدا ڕەچاوى ئەوە بکەین کە پرۆسەى کامیلبوونى دەروون لە لایەن زەینەوە ڕابەرایەتى دەکرێت. ئەمە دەمان بات بۆ تێماکەی دیکە: واتا بۆ تیۆریى مەئریفە، کە ئەمیش لەنێو لێهزرینەکانى ڕازیدا پێگەیەکى گرنگ وەردەگرێت. ڕازى لێرەش وەک هزرڤانێکى ناترادیسیۆنى دەردەکەوێت، چونکە ئەو جیاواز لە فەیلەسوفەکانى پێش خۆى (کندى) و پاش خۆى (فارابى، ئیبن سینا، ئیبن روشد) لە خەریکبوونیدا بەم کێشەیەوە دەربڕینەکانى ئەڕیستۆتێلیس لەبارەى زەینى چالاک و زەینى ناچالاک ناکات بە دەرچە، بە پێچەوانەوە، ڕازى دەیەوێت بەتایبەتى پنتێکى دیکە دیارى بکات. ئەم پنتە خۆى لەو بڕوا پێشاندراوەدا دەبینێتەوە کە هەموو مرۆڤێک تەنیا بە یاریدەى زەین، کە خودا پێى بەخشیوە، دەتوانێت بە زانین بگات و خۆى فرمانەکانى بەگونجاوى لە جیهاندا ئەنجام بدات. ئەم بنەمایە لە یەکەم لێوردبوونەوەدا وەک گەشبین دەردەکەوێت، لێ لە بنەڕەتدا ئەوها نییە، چونکە ڕازى زۆر چاک ڕەچاوى شیمانەى شکستهێنان دەکات، بەڵێ ئەو تەنانەت بۆ ئەو شکستە پێشبینیى سزایەکیش دەکات، چونکە، بە دیدی ئەو، کێ ژیانى خۆى بۆ زانین و ئەو کردارە دروستە کە لەو زانینەوە وەک سەرئەنجام دەکەوێتەوە، بەگەڕ نەخات، دەبێت حساب بۆ ئەوە بکات کە جارێکى دى وەک زیندەوەرێکى پلە نزمتر لەدایکبێتەوە. سەرەڕای ئەوە لەم ڕەوشەشدا هێشتا هەر تەنیا هیوایەک بۆ کۆتاییەکى باش دەمێنێتەوە، چونکە ئەو کەسە لەم دۆخە نوێیەشدا تەنیا هەلێکى بۆ هەڵدەکەوێت تاکو هەڵەکانى ڕاست بکاتەوە و لە پرۆسەى هەڵچوونى دەرووندا بەشدارى بکات. ئێستا بەمە ساغ دەبێتەوە کە سەرجەم مرۆڤان، لە هەر کاتێکدا بێت، هێزە زەینییەکەیان بەگەڕ دەخەن و دەروونیان ئازاد دەکەن.
بێگومان دەشێت ئەم بڕوایەش بگەڕێنرێتەوە بۆ هەندێک پێشبینیی ئەنتیکە. ئەم بڕوایەى رازى، بەهێزتر لە لێهزرینە کۆسمۆلۆگییەکانى پێشین، دەمان بات بۆ پلاتۆنیزم، ئەمەش جێى سووڕمان نییە. ئاخر ڕازى پزیشک بوو، ئەو بەچوستى نووسینە دوور پەلهاویشتووەکانى گالنى دیراسە کرد (لەم نووسینانە تا کۆتایى سەدەى نۆیەم پتر لە سەد دانە بۆ ئەرەبى وەرگێڕرابوون). بێگومان گالن تەنیا بەوە نەناسرا بوو کە ئەو دەروازەیەکى فراوانى فەلسەفەیى هێنایە نێو پەروەردەى پزیشکییەوە، بەڵکو ئەو هاوکات لایەنگرێکى پلاتۆنیزم بوو و تەنانەت توێژینەوەیەکی (لەپاڵ هەندێکى دیکەدا) نووسى کە تێیدا بە وەستایەتییەکى فێرکارییانە پێوەرى خوێندنەوە پلاتۆنییەکانى پوخت کردەوە.
وەلێ ڕازى لێرەشدا هەمان هەڵوێستە بنەماییەکەى خۆى وەردەگرێتەوە: ئەو نەک تەنیا ئەو موڵکە فێرکارییەى بەبێ دەستکارى وەرنەگرت، بەڵکو هەروەها خستییە نێو کۆنتێکستێکى نوێوە. مۆرکى ئەم پەیوەندییە نوێیەى کێشەکە لەوەدا بوو، کە ئێستا زانینى ئاوەزمەندانە زانینێکى هاڤرکێکەرى بۆ پەیدا بوو، ئەمەش ئەو زانینە بوو کە ڕووى دەکردە سروشى (وەحی) خودایەتى. ڕازى، پابەند بە تیۆریی مەئریفەکەیەوە، بەتوندى داواکارییەکانى ئەو زانینە ڕەتدەکاتەوە، چونکە ئەو لەو بڕوایەدایە، کە خوداى میهرەبان و بەداد توانستى زانینى بە سەرجەم مرۆڤان بەخشیوە، لەبەر ئەم هۆیە، بە دیدی ڕازى، نەشیاوە کەسانى تاک زانینێکى دیکەى تایبەتى سروشییان (وەحیان) لە لایەن خوداوە بۆ بێت. دەرئەنجامێکى ئەم بڕوایە ئەوەیە کە پەیامهێن وجودی نییە. بەڵێ، زۆرتر لەوەش: کێ ببێژێت کە گۆیا خاوەنى کاریزماى (واتا بەخشراوى) پەیامهێنییە (موسا، ئیسا، محەمەد)، دەبێت ئەو کەسە هیچی دیکە نەبێت جگە لە فریودەرێک. ئەو مرۆڤە وەک فریودەر پەیڕەوى سروشێک دەکات کە ئەو لە بنەڕەتدا بە هیچ شێوەیەک وەک سروش بۆى نەهاتووە، ئەوجا ئەو کەسە لە پشتى خۆیەوە کۆمەڵێک کەسى گۆیا ئیمتیاز پێدراو کۆ دەکاتەوە، ئەم کۆمەڵەش هیچ کارێکى باشترى لێناوەشێتەوە جگە لەوەى لەدژى کومەڵەکانى دی، کە ئەوانیش بە هەمان شێوە واى دادەنێن خاوەنى ڕاستیى سروشییانە بن، جەنگ بگێڕێت.
ئەم جۆرە دەربڕینانەى ڕازى وایان کرد کە زۆر هاوچەرخی ئەو بە زەندیقێکى خودانەناسی دابنێن. ئەمەش بێگومان ڕوونە لەنێو کۆمەڵگەیەکدا کە تەنیا لە یەک پەیامهێنەوە ئاڕاستە وەردەگرێت. سەرباری ئەوە تۆمەتەکان بە هیچ شێوەیەک مەبەستی خۆیان نەدەپێکا. ئاخر مەبەستى ڕازى ئەوە نەبوو کە هەبوونی یان واتاى خودا بخاتە ژێر پرسیارەوە. بەگوێرەى ئەوە کە ئێمە تا ئێستا بینیمان، ڕازى دەیویست خودا وەک گەرەنتییەکى تاک و ڕاستەوخۆ بۆ خەڵاسی (ڕزگاریى) سەرجەم مرۆڤان دیارى بکات. ئەم ڕەهەندە چە مێتافیزیک و چە تیۆریى مەئریفەکەی ئەوى تەنی بوو، ئەمەشمان جارێکى دى بۆ دەردەکەویتەوە، گەر ڕوو بکەینە تێڕوانینە ئێتیکییەکانى ئەو.
ڕوانگەکانى ڕازى لە کایەى ئێتیکدا کەمتر هەژێنەر و شێوێنەر بوون. ڕەنگە لەمەدا بێت هۆى مانەوەى ئەو دوو توێژینەوەیە کە ڕازى لەسەر ئەم تێمایە نووسینى (“پزیشکیى هۆشەکى” و “شێوە ژیانى (سیرەى) فەلسەفەیى”). ڕازى لە یەکەم توێژینەوەیاندا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن دەشێت دەروون بە پەروەردە ڕەوشتمەند بکرێت. لەم پەروەردەیەدا دوو لایەن رۆڵ دەگێڕن: بەرهەڵستیکردنى سۆزەکان و هەروەها متمانەکردن بەوە، کە ئەوە زەینى مرۆڤە پێوەرى ڕاست بۆ سەرجەم کردار و چێژەکان دادەنێت. توێژینەوەی دووەم، کە پێدەچێت ڕازى ماوەیەکى کورت پێش مەرگى خۆى نووسیبێتى، زۆر مۆرکى کەسیی لە خۆ دەگرێت. ڕازى لەم نووسینەیدا لەدژى ڕەخنەگران بەرگرى لە خۆى دەکات. پێدەچێت ئەو ڕەخنەگرانە لۆمەى رازییان کردبێت کە گۆیا ئەو ژیانى بەڕەوشتى (بەتایبەتى ژیانی ئاسکێزیى (زاهیدی)) بۆ مرۆڤانى دیکە ڕاگەیاندووە، وەلێ ئەو خۆى لە ژیانیدا بەگەڕى نەخستووە.
وەڵامى رازى بۆ ئەم لۆمانە (ئەمەش بە ناونیشانى توێژینەوەکەدا دەردەکەوێت) بریتییە لە “شێوە ژیانى فەلسەفەیى”. ڕازى لێرەدا بەدەورى فیگورى سۆکراتێسدا دەسووڕێتەوە، کە وەک نموونەى مرۆڤى زانەر و بەڕەوشت پێشبینیى دەکات. بە دیدی رازى هەروەها سۆکراتێس ناچار بوو سەرەتا خۆى بۆ ئەم چۆنێتییانەى زانین و ڕەوشت پێبگەیەنێت. ئاخر سۆکراتێس لە گەنجێتیدا زۆر یەکلایەنی بیرى لە ژیانێکى ئاسکێزى (زاهید) و دوورەپەرێز کردبۆوە (ئەمە بە ڕاڤە کینییەکەى فیگورى سۆکراتێس دەگونجێت)، لێ سۆکراتێش درەنگتر ئەم هەڵوێستەى خۆى گۆڕى، چونکە ئێستا وەک پیاوێکى کامڵ فێر بوو بوو خۆى بەو داواکارییانە بگونجێنێت کە پێویستە مرۆڤێک بۆ خۆى بەرزیان بکاتەوە (ئەمیان بە ڕاڤەى پلاتۆنییانەى سۆکراتێس و پرۆگرامە فەلسەفەییەکەى ڕازى خۆی دەگونجێت). داواکارییەکان بریتین لەمانە: گەڕان بەدووى زانیندا؛ کردارى بەداد؛ هەبوونى بەزەیى بۆ کەسانى دی؛ سەنگاندنى پڕمەغزاى (ئەمدنیایى و ئەودنیایى) چێژەکان؛ متمانەکردن بە خودایەکى میهرەبان؛ هەروەها ئەو بڕوایە کە ئێمە دەروونمان بە یاریدەی زانین و ڕەوشت ئازاد دەکەین و دواى مەرگمان بەرەو ڕووى ژیانێکى بەختیار دەڕۆین.

Ulrich Rudolph، Islamische Philosophie، München 2004




بارانى جێنیوەرى… كاروان محەمەد فەتاح

«ئەوە بۆچى دایکم، لەگەڵ خۆرئاوابووندا ناتوانێت یەک وشە بڵێت و لە ڕۆژدا عەیبى نییە؟» ئەمە ئەو پرسیارەیە لە ماوەى ئەو چوار مانگەدا، کە دایکى هەواڵى مەرگى (عەلى)ـى براى پێ دەگات و دواتریش بەسەر لەیدییەوە دەمرێت، بەردەوام لەناو سەرى ئۆسکاردا دەخولێتەوە.
کاتێک ماڵى باپیرى (باوکى دایکى) لە شارێکى ترەوە دەگەن، لەیدى لەناو باخچەکەدا جۆلانێ دەکات. «دواى مردنى ئۆسکارى برای، وا باشترە لەیدى لێرە نەمێنێتەوە و ڕێگەى بدە لەگەڵ ئێمەدا بژى.» پێش ئەوەى بێن، ئەمە بە باوکى دەڵێن و ئەویش بە داواکەیان ڕازى دەبێت. باپیرى کێشەى لەگەڵ ناوەکەیدا هەیە و نازانێت بڵێ لەیدى، دەڵێت لەیلى. باوکى ئەو ناوەى لێ ناوە.
یەکەم بەفرى ساڵى نوێ داى کرد. ڕۆژێک دواتر بارانى جێنیوەری. شۆفێرەکان لایتى ئۆتۆمۆبیلەکانیان پێ دەکەن و ئێمە شەوقى لایتەکان لەسەر شەقامە تەڕەکە دەبینین. هەر چوارلاى ترافیکەکە بە هۆتێل و ئاپارتمانى بەرزبەرز دەورە دراوە. لەناو پاسەکەدا چاوەڕێى ترافیکین سەوز بێت. بارانەکە هەر دەبارێ. شۆفێرەکان لە پشتى جامەکانەوە بە تەڵخى دەبینرێن. هەڵمى سەر جامەکە دەسڕم. لەلاى ڕاستەوە دوو کچ دەچنە تاکسییەکەوە. لە ڕادیۆى پاسەکەوە گوێمان لە ‹ئەى بارانە و بارانە› دەبێت. خشانى تایەى ئۆتۆمۆبیل و هۆڕنێکى بەرز ناچارم دەکات جارێکى تر هەڵمى سەر جامەکە بسڕمەوە. جارێکى تر هەڵمى سەر جامەکە دەسڕمەوە. منداڵێکى کلێنکسفرۆش لەسەر شەقامەکە کەوتووە. خێرا دەچمە سەرى، تاساوە. لە باوەشى دەکەم و دەیخەمە ناو تاکسییەکەوە. باران نایلۆنى کلێنکسەکانى تەڕ کردوون. دەگەینە نەخۆشخانە و منداڵەکەم لە باوەشدایە، ڕێک هەست دەکەم ئەو ساتەیە لەیدى لەدایک دەبێت و دایکى بەسەریەوە دەمرێت.
دواى ئەوەى لە دەوام دەگەڕێیتەوە، گەرمیی خۆرى ئەم چوارشەممەیەى ناوەڕاستى بەهار ناچارت دەکات خۆت بشۆیت. لە گەرماو دێیتە دەرەوە. خۆت وشک دەکەیتەوە. لە ژوورى نووستن پاڵ دەکەوی. تابلۆیەک هەڵواسراوە؛ ژنێکە، قژى کردووە بە دوو پەلکى درێژ. لە تابلۆکەدا چاوە ڕەشەکانی پێت دەڵێن دڵتەنگە. منداڵەکەى لە باوەشدایە. لەسەر زەوییەکە سێوێک دانراوە، منداڵەکە دەستى بۆ دەبات، دەستى پێى ناگات. منداڵەکە لە تابلۆکەدا وا دەرناکەوێ دڵتەنگ بێت. خۆت دەخەیتە سەرپشت و دەستەکانت لەژێر سەرت دادەنێیت. پانکەکە بە جووڵە هێواشەکەى کار لە گەرمیى ژوورەکە ناکات. ئاگات لە خۆت نەماوە و دەکەویتە سەر دەم، لیکى دەمت سەرینەکەى تەڕ کردووە؛ لیکى دەمت تەنیا شتێکە پێت بڵێت وا خەریکە خەو دەتباتەوە. خەو دەتباتەوە. هاوڕێیەکتە و تەلەفۆن دەکات، بەدەم خەوەوە هەڵیدەگریت، دەنگە شێواوەکەى گوێت بە «ئۆسکارى کوڕت…» دەزرنگێنێتەوە. دەنگەکە دەلەرزێت و دەستى تۆیش. «نازانم چۆنت پێ بڵێم…» دەنگەکە وا دەڵێت. «چیم پێ بڵێیت؟!» بە شپرزەیییەوە وا دەڵێیت. هەر ئەوەندەى دەڵێت «ئۆتۆمۆبیل لێى داوە و…» پێى دەبڕیت «نەڵێى مردووە!» ئەمە بە دەنگێکى بەرز دەڵێیت. هاوڕێکەت تەواوى دەکات «بەڵام سەلامەتە و لە نەخۆشخانەیە.» مۆبیلەکە دادەخەیتەوە و بە ڕاکردن دەچیتە خوارەوە. پلیکانەکان زۆرن و تۆ خێرا دەیانبڕیت. دوو کەروێشک بەناو چیمەنەکەدا دێن و دەچن و تۆ نایانبینیت. ئەو تاکە نەعلەى پیاوى کرێچییەکە گرتییە پشیلەکەى لەیدى، لەناو حەوشەکەیە و تۆ نایبینیت. ‹لەیدى›ى پێنجساڵان لە باخچەکەدا جۆلانێ دەکات. پیاوى کرێچییەکە لەسەر کورسییەکەى ڕۆژنامە دەخوێنێتەوە. پشیلەکەى لەیدى لەسەر دیوارى حەوشەکەیە و سەیرت دەکات، چاوەکانى بچووک دەکاتەوە و ‹میاووو!› تۆ لەیدى، پیاوى سەر کورسییەکە و پشیلەکەى لەیدییش دەبینیت. «خێرە؟ هیچ ڕووى داوە؟» پیاوەکە دەپرسێت و تۆ بەبێ وەڵام دەرگەکە بە یەکدا دەدەیت.
لەیدى لە ماڵى باپیریەتى و ئەوە مانگێکە نەتبینیوە، ساڵێکیش بەسەر مردنى ئۆسکارى کوڕتدا تێپەڕیوە. شەوێک بە تەنیا دەچیتە دەرەوەى شار و لە بەرزایییەکەوە لێى دەڕوانیت، لەو دوورەوە گڵۆپەکان دەڵێى وردەشووشەن و تیشکى ڕووناکییان بەرکەوتووە. دێیتەوە ناو شار. دەچیتە کافێیەکى تێکەڵ لە دووکەڵى جگەرە و دەنگى مۆسیقا. کەسێک شیعر دەخوێنێتەوە و دەگاتە «مەڵێ من تۆم ناوێ/ تۆ میوانى خەونەکانمى/ مەڵێ لە ئێوارەدا نایەم/ تۆ لە ئێوارەدا جوانى» و دەچیتە دەرێ. چەند مەترێک دەڕۆیت و بە دەرگەى مارکێتێکدا دەتەقى. ژنێکى دووگیان بەناو مارکێتەکەدا دێت و دەچێت، ژنێکى تر دایبییەک و یەکێکى تر شامپۆیەکى بەدەستەوەیە. هەر لەوێ هاوڕێیەکت دەبینى وەکوو هەمیشە سپاگێتى دەکڕێت و پێت دەڵێت «تۆیش بیکڕە، بۆ ئەم تەنیایییەت خراپ نییە.» تۆ نایکڕیت. خێرا بۆ ماڵ دەگەڕێیتەوە. منداڵەکانى کۆڵان لەناو گوێیەکانى تۆدا ڕا دەکەن و هاوارهاواریانە. ڕادەکشێیت. پەنجە بە ڕیمۆتکۆنتڕۆڵەکەدا دەنێیت. درامایەکە، دوو کچن پێکەوە، بێتاقەت دەردەکەون:

  • چۆنى؟
  • هەندێ جار باش و هەندێ جاریش خراپ. ئەى تۆ؟
  • هەندێ جار خراپ و هەندێ جاریش خراپتر.
    لیکى دەمت سەرینەکە تەڕ دەکات؛ لیکى دەمت تەنیا شتێکە پێت بڵێت وا خەریکە خەو دەتباتەوە. خەو دەتباتەوە.
    لەناو جێگەکەى خۆتدایت. دەتەوێ هەستیت و بۆ دەوام بڕۆیت، هەمیشە لەم کاتەدا خەوت گرانە. لە قاتى خوارەوە سەرەتا دەنگى پیاڵە دەبیستیت کاتێک دەکەونە ناو سینکەوە. دواتر تیڤییەک ئیش دەکات، گۆرانییەکە، شادە. ئەمە خووى ژنى کرێچییەکەیە «مامۆستا، گوێم لە گۆرانی نەبێت ناتوانم ئیشى ماڵ بکەم.» جارێک لە وەڵامى گلەییەکى تۆدا ئەمەى گوت. هەرچۆنێک بێت خۆت ئامادە دەکەیت، لە ئاوێنە بچووکەکەى قەد دیوارەکەدا هەوات کردووەتە گوپى ڕاستت و گوێزانەکەى پێدا دەهێنیت، بەشى زۆرى تاڵەمووەکان سپین و دەکەونە ناو دەستشۆرەکەوە. لە خوارەوە پیاوی کرێچییەکە دەبینیت لەسەر کورسییەکەى دانیشتووە، سەرى بەرز دەکاتەوە و «مانگانەکە زۆرى ماوە؟» بە سەر وەڵامى دەدەیتەوە «بەڵێ» و دەرگەى حەوشە دەکەیتەوە. لە ماڵەکەى بەرانبەرتانەوە منداڵێک دەچێتە دەرەوە، دایکى سەر لە دەرگەوە دەردەهێنێت «ئەگەر زوو نەیەیتەوە بەو گەوادە دەڵێم.» گەوادەکە مێردەکەیەتى. ئەو لە جۆرى ئەو ژنانەیە جوێن بە دار و دیوار دەدەن. «دڵم بەوە خۆشە دار و دیوار وەڵامى نادەنەوە.» مێردەکەى وا دەڵێت.
    وەک هەمیشە لەسەر کورسییەکەى ڕۆژنامە دەخوێنێتەوە پیاوى کرێچییەکە. چاویلکەکەى دادەنێ و «مانگانەکە زۆرى ماوە؟» «ئاخر شوکر ئاوا تووشى لەبیرچوونەوە هاتبوویت، بۆیە خێرا ماڵنشینیان کردیت. چەند جارم گوت عەیبە، ئەوەندە ئەو پرسیارە مەکەرەوە.» ژنەکەی وای پێ دەڵێت. کە منیش دەبینێت «ئەرێ مامۆستا مانگانەکە زۆرى ماوە؟» ئەوە تەنیا قسەیەکى گرنگە لەگەڵ مندا هەیبێت، ڕەنگە لەگەڵ ژنەکەیشیدا. لەیدى خۆش دەویست، لە من زیاتر بە ڕۆیشتنى کاریگەر بوو، هەندێ جار لەگەڵ کڕینى ڕۆژنامەکاندا دیاریی بۆ ئەویش دەهێنایەوە. لە ژوورەوە تەماتە سوور دەکرێتەوە، بۆنەکەى تێکەڵ بە بۆنى پیاز و دایبیی فڕێدراو دەبێت و دەگاتە قاتى سەرەوە. دەنگى گریانى کوڕەزاکەى دێتە حەوشە. کوڕە تاقانەکەیان کاتێک زانکۆ تەواو دەکات، لەگەڵ هاوڕێیەکى خۆیدا هاوسەرگیرى دەکات. دواى منداڵێک جیا دەبنەوە. خانووەکەى باوکى دەفرۆشێت و ڕێگەى ئەوروپا دەگرێت، منداڵە یەکساڵانەکەى لاى ئەمان جێ دەهێڵێت، ئەوە ساڵێکە کرێچیى ماڵى باوکى ئۆسکارن. «بۆنى تەماتە، پیاز و دایبیی فڕێدراو تەواو نابن لەم ماڵە کاولبووە.» بە کەمێک بێزارییەوە وا دەڵێت پیاوى سەر کورسییەکە. ژن بە «تۆ کەى لە جیاتى ئەو ڕۆژنامە بێسوودانە، شتى باشترت هێنایەوە، شەرت بێ منیش خواردنى خۆشترت بۆ ئامادە بکەم.» وەڵامى دەداتەوە. لەم دیمەنە دووبارە بێزار دەبم، دێمە ژوورەوە و پشوو دەدەم. بە دیوارەکەوە وێنەیەکى منداڵیم هەڵواسراوە، بەوەى هیی چەندین ساڵ پێش ئێستایە تۆزێک شوختى بەر کەوتووە، وێنەکە ڕەشوسپیى لێڵە و دەستێک لە پشتەوە گرتوومى، بەبێ بیرکردنەوە دەڵێم دەستى دایکمە.
    جارێکى تر لەو دەستانە ورد دەبیتەوە.
    بەڵێ، دەستى دایکمە.

ڕۆژێکی چوارشەممەیە و خۆر بەرەو ئاوابوون دەچێت، دایکى ئۆسکار لەناو حەوشەکەدا ئاوى گوڵەکان دەدات. سکى بەو کچە پێنجمانگییەوە هەیە، کە دواتر باوکى ناوى دەنێت لەیدى. لە مۆبیلەکەیەوە زەنگ لێ دەدرێت. هەڵیدەگرێت، ئۆسکارى حەوتساڵانە و «دایکە، خاڵە عەلی مرد.» مۆبیلەکە لە دەستى دەکەوێتە خوارەوە، یەک وشە نایەتە سەر زمانى و خێرا دەبوورێتەوە. چەند مانگێگ دواى ئەو ڕووداوە و بە دیاریکراوى یەک مانگ پێش هاتنەدونیاى لەیدى، لە شەوێکى سەرەتاکانى هاویندا، تۆ و ئەو لەناو چیمەنى حەوشەکە لە سەرپشت پاڵ دەکەون، لەو بەشەى هیى دایکى ئۆسکارە. تۆ بە دەستەکانت وێنەیەک دەکێشیت؛ دڵ، چەندین ئەستێرە دەکەونە ناو دڵەکەوە. ئەو پێدەکەنێت. ئەو گوێ دەگرێت و تۆ ئەم شیعرەى ‹خانی›ـی بۆ دەڵێیت:
مـــەم گوتی: بـۆت گەلێ بــەتاســەم گیان بێنەوە بەر بـای ھەناسـەم
بۆی ژیاوە مەمۆ بــــە گفتی زینـــێ بووژایەوە بەشـــــــــبڕاو لە ژیـنـێ
دەتەوێت بوەستیت و ئەو بە ئاماژە پێت دەڵێت بەردەوام ببە:
ھەر چاوی کەوت بە مەستی چاوی تین ھاتەوە بەر دڵ و ھــــــەناوی
لەگەڵ پێکەنینێکى هێمندا، ئاهێکى ساردیش هەڵدەکێشێت، وەکوو ئەوەى بیەوێ بڵێت «زۆر جوانە و سەرسامت کردم.» بەڵام نایڵێت، دروستتر ناتوانێت بیڵێت. بۆ ڕۆژى دواتر، کاتێک لە خەو هەڵدەستیت، ئەو قاپ دەشوات، لە قاپشتندا بڕواى دەستکێش نییە «بە دەستکێشەوە ناتوانم قاپ بشۆم.» جارێکیان وا دەڵێت و داوات لێ دەکات بە شیعر ئەمەى بۆ دابڕێژیتەوە «چێژى قاپشتن لەوەدایە لەمسیان بکەیت. دەستکێش ئەم چێژە دەکوژێت.» ئەو پێدەکەنێت، چاوێکت لێ دادەگرێت و بە دەستى لایکت بۆ دەکات. وا خەریکە لە حەوشەکەوە ماچێکى بۆ هەڵدەدەیت، لەناکاو دەنگى زڕەى پیاڵە و شڵپەى پوولى دۆمینۆکان بەئاگات دەهێننەوە. چایخانەکە پڕە لە دووکەڵ؛ ئێرە بە گشتى پیاوانى بەتەمەن ڕووى لێ دەکەن. پیاوێک، بە سیمایدا وا دەردەکەوێت پەنجاى تێپەڕاندبێت، بە چاکێت و پانتەڵۆنێکى ڕەساسیى خەتخەتەوە خۆى بە ژووردا دەکات و تۆ پێت وایە لەسەر کورسییەکى نزیکى تۆ دادەنیشێت. لەسەر کورسییەکى نزیکى تۆ دادەنیشێت. تۆ دەڵێى ئێستا داواى ماست و چا و نانى گەرمیش دەکات. داواى ماست و چا و نانى گەرمیش دەکات. بیر دەکەیتەوە ئێستا ڕۆژنامە لوولکراوەکەى گیرفانى چاکێتەکەى دەردەهێنێت و دەیخوێنێتەوە. ڕۆژنامە لوولکراوەکەى گیرفانى چاکێتەکەى دەردەهێنێت و دەیخوێنێتەوە.
تا لەبەر ئەو بارانە منداڵە کلێنکسفرۆشەکە دەخەیتە ناو ئەو تاکسییەى کەمێک پێش ئێستا دوو کچ چوونە ناویەوە، ترافیکەکە چەندین جار سوور و چەندین جاریش سەوز دەبێت. دواتر بۆت ڕوون دەبێتەوە ئەوانە کچ و دایکن. هەرچۆنێک بێت دەیگەیەنیتە نەخۆشخانە، هەندێ لە ژنەکان جلەکانیان تەڕە و منداڵەکانیان لە باوەش کردوون. چاوت دەچێتە سەر منداڵێک، جووڵەى نییە، پێت وایە مردووە. نەمردووە. منداڵە کلێنکسفرۆشەکەت لە باوەشدایە، ڕێک دەڵێى ئەو ساتەیە لەیدى لەدایک دەبێت و دایکى بەسەریەوە دەمرێت.

كاروان محەمەد فەتاح




ئازادی ژیان لەگرەوی ژیانی ئازاددایە!… حەمید تەقوایی

دەربارەی کۆماری ئیسلامی و هەوڵی تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی
وەرگێڕانی بۆکوردی:کاوە عومەر

خۆشبەختانە سەلمان ڕوشدی لە هەوڵی تیرۆر رزگاری بوو، بەڵام ئەمە لە دڕندەیی و قێزەونی ئەم تاوانە کەم ناکاتەوە. هێرشێک بە مەبەستی کوشتنی نووسەرێک بە “تاوان”ی نووسینی ڕۆمانێک، لەلایەن هەر بزووتنەوەیەکەوە بێت، هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر ئازادی و بیرکردنەوەی ئازاد و مرۆڤایەتی، کە پێویستە هەموو حکومەت و دامەزراوە و کەسێک کە ئیدیعای بەرگری لە ئازادی ڕادەربيین و مافە مەدەنیەکان دەکات بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و بێچەندوچون ئیدانە بکرێت. تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ حكوومه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی رۆژئاوا ئه‌م تاوانه‌یان ئیدانه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌س نییه‌. لە ڕاستیدا پێویستە لە دژی ئەم تاوانە و ئەنجامدەران و فەرمانەکەی بوەستین. بکوژەکە کۆماری ئیسلامییە.
بە گوێرەی ئاژانسەکان، هێرشبەرەکە ئیسلامییەکی لوبنانییە و بە ڕەچەڵەک ئەمریکییە بە ناوی هادی مەتار و لایەنگری حزبوڵا و سوپای پاسدارانە و لەگەڵ سوپای قودس لە پەیوەندیدا بووە. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوایه‌ ئەوە لە به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی له‌ هێرش بۆسەر سه‌لمان ڕوشدی که‌م نه‌ده‌بووه‌وه‌. هەوڵی تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی تاوانێکی دەوڵەتیە نەک کردەوەیەکی تاکەکەسی. ئەندازیار و هاندەر و لایەنگری ئەم تاوانە کۆماری ئیسلامییە، واتە حکوومەتێک کە هێشتا لە دەسەڵاتدایە. وە ئەمەش وەک تەقەکردنەکەی ئەم حکومەتە لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر، لە مێژووی جیهانی مۆدێرندا بێ وێنەیە.
خومەینی سی و چوار ساڵ لەمەوبەر فەتوای کوشتنی سەلمان ڕوشدی دەرکرد و هەژدە ساڵ لەمەوبەریش خامنەیی ئەم بڕیارەی بە نەگۆڕ ناوبرد. لەم ماوەیەدا دامودەزگا پێوەندیدارەکانی حکوومەت، وەک دەزگای 15 خورداد، ئاژانسی هەواڵی فارس، و “دیجیتاڵ میدیای شۆڕشی ئیسلامی”، جگە لە ورووژاندنی ئاشکرا و هاندانی “موسڵمانانی جیهان” بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، پاداشتێکی نزیکەی ٤ ملیۆن دۆلاریان بۆ بکوژی سەلمان ڕوشدی داناوە.وە میدیاکانی حکومەت و ئیمام جومعەکان و “سەرکردە حکومیەکان”ی دیکە چەندین جار باسیان لە پێویستی کوشتنی “سەلمان ڕوشدی” لادەر کردووە. ئەم پشتگیرییە ئاشکرایە تەنانەت لە دوای هێرشی سەر سەلمان ڕوشدیش بەردەوامە. کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بە فەرمی هەڵوێستی نەبووە، بەڵام میدیاکانی حکوومەت، ڕۆژنامەکانی وەک ئێران، جام جەم، جەوان، کەیهان، پێشوازییان لەم تاوانە کردووە. ڕۆژنامەی کەیهان کە لە ڕاستیدا تریبۆنی خامنەییە، بە ڕوونی نووسیویەتی کە دەبێ دەستی هێرشبەرەکەی سەلمان ڕوشدی “کە بە چەقۆ قوڕگی دوژمنی خودای دڕاند” ماچ بکرێت. ئەم جۆرە لێدوانانە لە ڕاستیدا گوزارشت لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی دەکەن. تەنانەت کەسێکی وەک عەتاوڵڵا موحەجەرانی، یەکێک لە کەسایەتییەکانی “دو خوردادی” و وەزیری پێشووی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی کە لە لەندەن دەژی، کتێبێکی نووسیوە بۆ بەرگریکردن و ڕوونکردنەوەی فەتوای خومەینی، کە چەندین جار لە ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکراوەتەوەلە ئێران.

هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ به‌رپرسانی پێشووی كۆماری ئیسلامی كه‌ له‌ وڵاتانی رۆژئاوا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ و له‌ میدیاكاندا وه‌ك ئه‌كادیمیك ده‌رده‌كه‌ون، به‌رده‌وام به‌رگرییان له‌ فه‌توای خومه‌ینی كردووه‌. محەممەد جەعفەر مەحەلاتی، مامۆستای کۆلێژی ئۆبەرلین لە ولایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا یەکێکە لەو جۆرە ئەکادیمییانەیە. ئەم ڕاستیانە بەو مانایەیە کە، بە پێچەوانەی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و گرووپە ئیسلامییە هاوشێوەکانیەوە، لێرە بە فەرمی و بە ئاشکرا دەوڵەتێک و حکومەتێک کە هێشتا لە دەسەڵاتدایە، نەخشەداڕێژەرو زەمینەخۆشکەر و پشتیوان و هاندەری کوشتنی نووسەرێکە.
کۆماری ئیسلامی لە ماوەی حوکمڕانی دۆزەخی خۆیدا تاوانی کەمی نەکردوە. لە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ، تا تەقەکردن لە خەڵکی ناڕازی، تا بە زنجیر کوشتن، تا تەقەکردن لە فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر، تا تیرۆرکردنی نەیاران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، تا قامچی لێدان و بەردبارانکردن و بڕینی ئەندامەکانی جەستە. ئەمانە بەشێکن لە کەیسی ئەستوور و تاریکی فەرمانڕەوا. بەڵام پشتیوانی و هاندانی فەرمی و جەماوەری بۆ کوشتنی نووسەرێک لەسەر “تاوان”ی نووسینی ڕۆمان، ئاستێکی نوێی تاوانی دەوڵەتە. ئەمە تاوانێکە لەسەر ئاستی تەقەکردن لە فڕۆکە لەڕووی قێزەونی و بێڕێزییەوە. وە پێویستە بە ناڕەزایەتی دەنگدانەوەی جیهان وەڵام بدرێتەوە، لە نووسەران و کەسایەتییە ئەدەبی و هونەرییەکانەوە تا ناڕەزایی لایەنە سیاسییەکان و حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
لە کاردانەوە بە تیرۆری سەلمان رۆرشیدی، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی ئەوەدان کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بە جۆرێک هۆکاری ئەوە دەگەڕێننەوە بۆ پیلانگێڕی هێزەکانی دژبەری دانوستان و ڕێککەوتنی نەخشە ڕێگای کاری هاوبەشی هەمەلایەنە(برجام). بەڵام ئەمە جگە لە بەرگێکی دیپلۆماسی و هەڵوێستێکی بەتاڵ هیچی تر نییە. تەنانەت ئەگەر فەتوا و خەڵاتەکان و هتد لەبەرچاو نەگرین، پشتگیری و دەربڕینی خۆشبەختی حکومەت و میدیای نیمچەحکومی بۆ تاوانێکی لەو شێوەیە لە وڵاتێکدا بەسە بۆ ئیدانەکردنی حکومەتی هەریەکەیان. بۆ ساتێک بیهێنە بەرچاوت ئەگەر بۆ نموونە ڕۆژنامەی گاردیان، لۆمۆند یان واشنتۆن پۆست هەڵوێستێکی هاوشێوەی ڕۆژنامەی کیهان بگرنەبەر، ڕووبەڕووی چ جۆرە کاردانەوەیەک دەبنەوە لەلایەن حکومەت و خەڵکی ئەو وڵاتانەوە. “میانڕەوی” دیپلۆماسی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی تیرۆری سەلمان ڕوشدی دۆسیەی تاوانەکانی حکوومەت قورستر دەکات نەک سووککردنی.
ئێستا کە هەوڵی تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوە، پێویستە جارێکی دیکە دۆسیەی تاوانەکانی ئەم حکومەتە لەبەردەم جیهاندا بکرێتەوە، جۆلان ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە نەک تەنها بەشدارییان لە تاوانەکانی حکومەتدا کردووە لە ماوەی “قۆناغی زێڕینی”دا خومەینی” و حکومەتەکانی دوای ئەو، بەڵام هەروەها تا ئەمڕۆش بەرگری لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن. حكومەتە نەخشەداڕێژەرەکەی هەوڵی تیرۆركردنی سەلمان ڕوشدی پێویستە لە جیهاندا بایكۆت بكرێت و رەتبكرێتەوە و گۆشەگیر بكرێت و بەرپرسەكانیشی بە تاوانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار بكرێن، تاوانی بە ئەنقەست كوشتنی سەرنشینانی فڕۆكە، تاوانەكە لە کوشتنی خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی ئێران، و تاوانی کوشتنی زنجیرەی نووسەران و هونەرمەندان.لە ئێران و بۆ تاوانی تیرۆرکردنی نەیاران لە ئێران و جیهان و دواجاریش بۆ تاوانی نەخشەداڕێژان و هەوڵدان بۆ کوشتنی نووسەرێک. تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی تیرۆرکردنی ئازادی قسەکردن و قەڵەمە. پزیشکان ژیانی سەلمان ڕوشدییان رزگار کرد و ئێستا نۆرەی مرۆڤایەتی شارستانییە کە بۆ بەرگریکردن لە ژیانی ئازادی بوەستنەوە. ئازادی ژیان لە گرەوی ژیانی ئازاددایە.

٢٤ی مردادی ١٤٠١، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢




نەوەیەكی وێڵ… ئومێد شێخ كریم

ئێمەنەوەی سەردەمی

جەنگە یەك لەدوای یەكەكانبوین

سەردەمی شۆڕشوخەباتو

نیشتمان پەروەریو

جاشەیەتی زۆرداران بوین

ئیمەنەوەی

شۆرش ونسكۆو هەڵسانەوەو

ئاش بەتاڵبوین

نەوەی شەڕی دەستەویەخەی

خوێن ڕشتنی براكان بوین

ئەوەی فێربوین

ئەبو ئەڵقەودەمانچەو كڵاشینكۆفبو

پۆستەرونوسینی سەردیوارو

شیعری پڕحەماس بو

نیشتیمان دایكمان بو

نیشتیمان باوكمان بو

دینمانبو ئاینمان بو

هەموشتێئك لەپێناوی نیشتیمانبو

حزب ڕابەرو ڕێ نیشان دەرمانبو

زیندانیو شەهیدبون

مایەی فەخروشانازیبون

ئەونەوەیەین

لەڕوناكی خۆمان ئەشاردەوە

لەتاریكی دەرئەكەوتین

فێری خۆشاردنەوەو هەڵاتن بوین

فێری ڕقو تۆڵە لەیەكتربوین

فێریان كردین

ڕقمان لەدەوڵەمەندو سەرمایەدار

ببێتەوە

خۆمان بەدڵسۆی هەژاران بزانین

فێربوین

ئەوەی لەگەڵ ئێمە نەبو

هەرچ بەرگێ بو

هەرچ دەنگێ بو

لەبەرەی دژی گەلابو

ئەوەی دڵخۆشی ئەكردین

تەنیا سوكایەتیو

ئەتكردنی یەكتری بو

فێریان كردین

ئەوەی بەرگی وەك من نەبو

كاسكێتو جامەنەكەی

وەك من نەبو

زمانی ئاخاوتنی وەك من نەبو

تەنانەت گوڵنكەی تەسبیحەكەشی

وەك من نەبو

وەكونەیار تەماشای كەین

فێریان كردین

بەوڕێگایەی ئەواندا قەد نەڕۆینەوە

لەوكانیەی ئەوان ئاویان لێخواردەوە

گەرلەتینواندا بخنكێین

قومێكی لێ نەخۆینەوە

ئەبێ ئەم هەموچاڵی پڕلەڕقوكینەیە

تازە بەچی پڕكەینەوە

……….ئومێد شێخ كریم….




(ناگەیت بەو جوتە نەعالەی کە دکتۆر عەبدولواحید پێی دەڕواتە( WC) سەرئاو)..! شەماڵ بارەوانی

هاونیشتمانی ئازیز و هاوڵاتی بەڕیز، هاوفەیسبووکی خۆشەویست و قەدرگران،
ئاگاداربە داعش لەبەردەم ماڵەکەتە.
ڕەنگ بێت یەکێک لە هەرە جیاوازیە زەقەکانی نێوان داعش گروپە تیرۆرستەکانی تر، بە تایبەتی قاعیدەی تیرۆرست ئەوەبێت، قاعیدە و ئەوانیتر سیما و شێوەیان یەک تۆپەلە ڕیش و شت بوو، وەلێ داعش ڕیشی دەتاشێت و خەنافس بەردەدات و مۆدێلش بەکاردێنێت و سیما گرنگ نییە زۆر لای ئەو گرووپە ڕادیکاڵ و تیرۆرستە لە شوێنێک کە دەسەڵات و هێزی نەبێت، گرنگ هزرە تۆندڕیەکە و بیرە داعشیەکەیه.

لە وتاریتریش گووتومەو لێرەش دەیڵێمەوە:
داعش هەموو ئەوانەن دڵ و دەروونیان پڕە لە ڕقی ئایدۆلۆژی و ڕەگەزپەرستی و دەمارگیری ئایینی و هێڵنجی مەزهەبی و لەسەر جیاوازیەکان ڕقیان لە مرۆڤ دەبێتەوە. داعش ئەوانەن ئەویتر قبوڵ ناکەن، نەخۆشی ڕاسیزم بوون کوێری کردوون و رێز لە مرۆڤ بوونی مرۆڤ ناگرن و لە پێش ئایین و ئایدۆلۆجیاكەی، لە پێش نەتەوەو ڕەنگ و ڕەگەزەکەی مرۆڤ بوونی بەرامبەر نابینن، داعشەکان ئەمانەن بەشداری تاڵی و سوێری، خۆشی و ناخۆشی مرۆڤەكان ناکەن و تراژیدیاو ئازارەكانی ئەوانیتر نایانگریێنێت.
داعشەکان باوەڕیان بە فرەیی و پێکەوەژیان و جیاوازی و یەکترقبوڵکردن و زمانی دیالۆگ و ڕەخنە نییە.
داعشەکان ئەوانەن پیرۆزبایی كردنی جەژنی ئایینەکانی تر بە کفرو تابوو دادەنێن و بەبینینی شوێنکەوتەی ئایینەکانی تر دەماری ڕەگەزپەرستیان دەگيرێت و گیڤ و قەڵسدەبن. داعش ئەوانەن لەبەر جیاوازی ئایینی، خواردن و خواردنەوەی ئەوانیتر ناخۆن و پسووڵەی نەفرەتی خوداوەندو چونە دۆزەخیان بۆ دەبڕنەوە. داعش ئەوانەن تەنها خۆیان بەڕاست و پاک و فریشتە دەزانن و هەموو حەقیقەتەکان مۆنۆپۆڵ و تاپۆی خۆیان دەکەن و هەموو دیدەنیگاو ئاڕاستەو خەڵکی جیهان بەگشتی و لەنێو حەفتاو سێ گروپی خۆشیاندا بە تایبەتی هەموان بە دۆزەخی دەژمێرێن، تەنها گروپەکەی خۆیان نەبێت. داعشەکان ئەوانەن کە دەڵێن کچ و کوڕ لەناوەندەکانی خوێندن لێکتری جیابکەنەوە، داعشەکان ئەوانەن ژەنین و گوێگرتنی مۆسیقا حەرام و خوێن ڕشتنی مرۆڤ حەڵاڵ دەکەن.
داعشەکان ئەوان بێ ڕێزی بە سروودی ئەی ڕەقیب و جەژنی نەتەوەی و نەوزۆرمان دەکەن.

داعشەکان جۆریان زۆرە، مەرج نییە بابای داعش، داعشێکی تەمام عەیاربێت و جڵێکی رەشی پۆشیبێت و پەنجەی هەڕەشەو شمشێری سەربڕین بەرزبکاتەوەو فیزیکییەن سەری خەڵک ببڕێت.
داعش فیکرە، بەرلەوەی مومارەسەبێت، داعش قسەیە. داعشبوون دیدەنیگاو تێڕوانینە. داعشبوون کومێنتی نزم و جنێو و سوکایەتیە. داعشبوون دڵ ڕەقی و دڕندەیی و بێ ویژدانیە. ڕەنگە من و تۆو ئەوەیتریش بەشێک لە داعشبوونمان تێدا بێت و هەستی پێنەکەین!

قسەیەک لەناو کورد هەیە دەڵێت: حەفتاو سێ جۆر شێت هەیە. هەڵبەت دەتوانین بڵێین هەفتاوسێ جۆر داعشیش هەن!
بۆیە ئەزیزم، ڕەنگ بێت داعشی نووستوو لە ماڵەکەت بێت و پێت نەزانی بێت. ڕەنگ بێت ئێستا
داعش مامۆستا، یان قوتابیت بێت. یان لەگەڵت یاری فتبۆڵێن بکات و نوکتەت بۆ بڵێت و پێبکەنێت، یان لە کافتریا لەگەڵت دانیشتبێت و خەریکی نێرگەلە کێشان بێت، یان قات و ڕیباتی لەبەربێت و لە ڕوو ئەفەندیانە و مۆدێرنانە دەربکەوێت، وەلێ بە مێشک و لەناخەوە داعشبیر و توندۆڕ.

ئینجا بابێینەوە سەر ئامانجی نووسینەکەم، بێگوومان بەهۆی ڕەخنەکانم و دژە باویم و بەوەی من بۆ عەقڵ و میزاجی حەشامات نانووسم، بڕواناکەم کەس هێندەی من لە سۆشیال میدیا جوێنی بۆ هاتبێت و سوکایەتی و بێ ڕێزی پێکرابێت لە لایان دەمشڕەکانی سۆشیال میدیاوە، هەڵبەت من نە بەجوێن و سوکایەتی و بێ ڕێزیەکانیان قەڵس دەبم و نەیش گوێی پێ دەدەم. بەڵکو مەبەستی من لێره مەترسی ئەو ئەقڵیەتەی پشت جوێنەکەیه.

ئەو کۆمێنتەی لەو نووسینە دەبینن، لە لایان هاوشاریەکی خۆمەوە لە دژم کراوە، دەمتوانی لە ڕێگای دادگا و یاساوە ئەو جوێن و سوکایەتیەی لەگەڵ یەکڵایی بکەمەوە، وەلێ گووتم:نا، با بیدەمە دەست ویژانی خۆی و لاپەڕەی ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکان و با هەموان بیبینن. ئینجا بۆ لە نێو ئەو هەزاران جوێن و سوکایەتی و بێ ڕێزیەی تا ئێستا بەهۆی وتار ونووسینەکانمەوە پێم کراوە، بۆچی هاتووم و تەنها کۆمێنتی ئەو مامۆستا بەڕێزەم سکرین کردووەو لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکان وتارم لە دژ نووسیوە؟!
وڵامەکەی ئاسانە، هەڵبەت بۆیە، چونکوو ئەو یەکەم:بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی دیاری ناو شارۆچکەی بەردەڕەش(ئامادەیی بەردەڕەشی کچان)ـە، کە تازە کردوویانە بە بەڕێوەبەر لەو قوتابخانە،.

دوو: ئەو لەگەڵ من لە کۆمەڵەی خوێنەرانی کتێب ئەندام بوو.
ئینجا کارەسات ئەوەیه، بەڕێوەبەربیت و خوێنەربیت و بێیت و بەرگری لە داعشبیرێک بکەیت و لەسەر جیاوازی بۆچوون و ڕەخنەگرتن و بەرگری کردن لە کوردستان و مرۆڤ بوون و ویژان و ئازادی، جوێن بە نووسەرێک بدەیت و بێ ڕێزی پێ و سوکایەتی بکەیت و پێی بڵێیت:ناگەیت بە نەعلەکانی عەبدولواحید، ئەو نەعالەی کە پێی دەڕواتە سەرئاو(WC).

ئەرێ ئەوە کەسێکی وا بەتەمەن و مامۆستا و بەڕێوەبەرەی قوتابخانەیەکی مەزن و لەناو سەنتەری شار و قەزایەکی گەورە هێندە جوێندەربێت و بە ڕەخنە قەڵس بێت و هەڵبچێت و جوێن بدات، ئەی دەبێت حاڵی گەنجێگی هەرزەکار و بێ ئەزموون و بێ پاکگراوەند و نەخوێنەوار چۆن بێت؟!

یان دەبێت چی جۆرە قوتابیەک لەژێر دەستی ئەو جۆرە مامۆستایه پەروەردەبێت و ئەو مامۆستایە چۆن لە ڕووی دێت لەناو قوتابیەکانی و لە پۆل باسی زمان پاکی و پەروەردەو ئەخلاق و هێمنی بکات ؟!
ئەرێ کاتێک قوتابیەکانی ئەو جوێنەی مامۆستا و بەڕێوەرەکەیان ببینن لە پەیجەکان و لە سۆشیاڵ میدیا، دەبێت ئەوان چی بکەن و چاوەڕێی زۆر خراپتر و کارەساتتر و چیتریان لێبکرێت؟!

ئەمڕۆ مامۆستا و بەڕێوەرێک لەبەرامبەر نووسەرێک و ڕخنەگرێک کە ڕەنگبێت تەنها تاوانی ئەوە بێت، ڕەخنەی لە ئیسلامی سیاسی و داعشبیرێک گرتبێت و بەرگری لە خاک و نەتەوە و وڵاتەکەی خۆی کردبێت، هێندە هەڵبچێت و بەو شێوەیە سوکایەتی بکات و جوێن بدات. بۆ ئاسایی نەبێت و نابێت، بەیانی قوتابیەکانی لە ژێر کاریگەری کۆمێنتەکەی ئەو، بێن و سەری هەمان نووسەر ببڕن؟!

ماوەتە بڵێم:هیوادارم ئیتر فلتەرێک و سنوورێک بۆ جوێندەرەکانی سۆشیال میدیا دابندرێت. هەرچەندە دەڵێن(پڕۆژە یاسایەك لە لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانە، بۆ ڕێكخستنی بواری سۆسیال میدیا). تۆش هاووڵاتی ئازیز، هەرکەسێک جوێنی پێدایت و بێ ڕێزی و سوکایەتی پێکردیت، گەر کەسەکە لە دەڤەر شار و شوێنەکەی خۆت بوو، دەتوانی بێ بڕینی ڕێگایەکی زۆر و ماندووبوون بگەیت بەدادگا، ئەوە یەکسەر ڕێگای یاسایی لە دژ بگره بەر و لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمار بکە و داوای مافی خۆتی لێ بکە، بۆ ئەوەی چیتر کەس نەتوانێت وا بە ئاسانی بێ ڕێزی و سوکایەتی بەبەرامبەر بکات و ببێت بە پەندیش بۆ هەموان. دەی با لێرەوە دەست پێ بکەین.




یەکڕیزی دژی سەرکوتکردن… وەرگێڕانی بۆ کوردی: کاوە عومەر

دیمانەی شەهلا دانیشفەر لەگەڵ حەمید تەقوایی

لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی جەدید ئامادەکراوە

شەهلا دانشفەر: کاتێک سەیری دۆخی کۆمەڵگا دەکەیت، لە لایەکەوە دەبینیت بارودۆخی زۆر گڕکانیە، ڕێکخراوتر، شەڕانگێزتر و توندڕەوتر بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژانە بەهێزتر سەرهەڵدەدەن، و ئەوان لەسەر شەقامن، بە ئاشکرا داوای شەڕ لە هەموو حکومەت دەکات. لە لایەکی ترەوە ئەو حکومەتە دەبینیت کە بە شێوەیەکی دڕندانە جێبەجێکردنی سزا ئیسلامییەکانی چڕ کردووەتەوە. لە سێدارەدانەکانی چڕتر کردووەتەوە و سەرکوتەکانی چڕتر کردووەتەوە. لەم دۆخەدا دەسەڵاتدارانی حکومەت ڕۆژانە یەکتر لە مەترسی شۆڕشی خەڵک ئاگادار دەکەنەوە. لە هەمان کاتدا هەموو خەڵک باسی لەناوچوونی ئەم حکومەتە دەکەن. ئەگەر بە ڕوونتر باسی بکەین، کۆمەڵگا بەرەو گۆڕانکارییەکی گەورە دەڕوات و لەم نێوەندەدا هەندێک کەس دەڵێن کۆماری ئیسلامی وەک ڕاپەڕینەکانی پێشوو لەڕێگەی سەرکوتەوە و پاشەکشە بەکۆمەڵگە دەکات. بەڵام هەندێکی دیکە پێیان وایە دوای ئەو ڕاپەڕینە جەماوەرییانەی کە کۆمەڵگا پێیدا تێپەڕیوە، گۆڕانکاری زۆر ڕوویانداوە. وە ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگادا ڕوودەدات درێژەی ڕاپەڕینی ئابانە لە ڕەهەندێکی قووڵتردا و ئێمە شاهیدی ناکۆکییەکی ڕۆژانەین لە نێوان خەڵک و تەواوی دەسەڵاتداین. حەمید تەقوایی ودید و ڕوونکردنەوەت چییە بۆ ئەم دۆخە؟ هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی چییە؟

حەمید تەقوایی: سەبارەت بەم دوا پرسیارە دەبێ بڵێم کە کۆماری ئیسلامی لەم چوار دەیەیەدا لە لاوازترین پێگەی خۆیدایە. سەرکوتکردن شتێکی نوێ نییە. لە یەکەم ڕۆژەوە ئەم حکومەتە دەستگیری کردووە و دۆسیەی کردووە و لە سێدارەی داوە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە و سەرەڕای ئەم سەرکوتکردنانە، بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، چ بزووتنەوەی کرێکاری بێت یان بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا، نەک هەر پاشەکشەیان نەکردووە، بەڵکو توندترو فراوانتر بوونەتە و ئەمڕۆ ئەمە بە ڕوونی دەبینین. من دەمەوێت بڵێم بەدەر لە هەر شیکردنەوە و تیۆرێک، ئەگەر ئەزمونی چوار دەیەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لەبەرچاو بگرن، دەبینن کە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام ڕێکخراوتر و فراوانترن، لەگەڵ کەسایەتی دیارتر، لەگەڵ دامودەزگا و کۆمیتەکان کە پێکهاتوون، لەگەڵ ئەنجومەنەکان و شوراکان، بەرەوپێشچوە. بۆ نموونە خەباتی سەرتاسەری کرێکاران لە کەرتە جیاجیاکان، مانگرتن و خەباتی کرێکارانی نەوت، کە ماوەیەکی زۆر دەیانگوت پیشەسازی نەوت لەژێر کۆنترۆڵی توندی حکومەتدایە و هتد، لەسەر ئاستی سەرتاسەری پێک هات. لە لایەکی دیکەوە ڕاپەڕینەکانی ساڵانی ١٣٩٦ و ١٣٩٧ و ١٣٩٨ و چەندین جوڵانەوە لە شارەکانیش بناغەکانی حکومەتیان هەژاندووە. من دەمەوێت بڵێم بێ گوێدانە هەر شیکردنەوەیەک، ئەگەر ڕەچاوی پرۆسەی بابەتیی دۆخەکە و ئەم مێژووە بکەیت، دەبینیت سەرەڕای چڕبوونەوەی سەرکوتەکان، خەباتەکان تا دێت بەرفراوانتر و هێرشبەرانەتر بوون. دوایین نموونە ڕاپەڕینی ژنان بوو لە دژی حیجاب، کە حکوومەتی ناڕەحەت کرد و ناچاری کرد پاشەکشە بکات. بۆیە دەبێت بگوترێ ئامانجی حکومەت لەو سەرکوتانە بەدی نەهاتووە. حکومەت بەم سەرکوتکردنانە دەیەوێت کۆمەڵگا ئارام بکاتەوە، دەیەوێت گۆڕستانێک دروست بکات، دەیەوێت کپکردن زاڵ بکات، بەڵام لەم سیاسەتەدا بە تەواوی شکستی هێناوە. ئەمە هەڵسەنگاندنی منە بۆ دۆخەکە.

شەهلا دانشفەر: حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی “یەکڕیزی دژی سەرکوت” لە دژی ئەو سەرکوتانە ڕاگەیاندوە. پێگە و بایەخی ئەم هەڵمەتە چییە و چۆن دەکرێ بەشێوەیەکی بەهێز بەڕێوە بچێت؟
حەمید تەقوایی: زەروورەتی راستەقینەی ئەم هەڵمەتە وەڵامدانەوەی گرتن و دۆسیەی ئەمنی حكومەتە لە دژی خەڵكی ناڕازی و دژی چالاكوانی بزووتنەوە ناڕازیەكان. ئەمە کێشەیەکە کە هەموو خەڵک و هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە. سەرکوتکردن، گرتن، زیندانیکردن، تۆمارکردن، دانپێدانانی زۆرەملێ و دادگاییکردنی زۆرەملێ تەنیا لە بزووتنەوەیەکی دیاریکراودا سنووردار نین. کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشینان، ژنان، بزووتنەوەی دژی حیجاب، بزووتنەوەی داواکاری، بزووتنەوەی جووتیاران کە دەرئەنجامی جیاوازی هەبووە و هەموو کۆمەڵگاش هەمان کێشەیان هەیە. ئەگەر گرنگی بدەیت، یەکێک لە داواکارییەکانی هەموو ئەم جوڵانەوانە، بە هەر داواکارییەک دەستیان پێکرد بێت، ئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیرکراوەکانە. ئەمە بە شێوەیەکی بابەتیانە و بەڕاستی داواکارییەکی گشتییە.
حکومەت شمشێری خۆی لە دژی هەموو بزووتنەوە و خەڵکی ناڕازی لە شەقام و خۆپیشاندان و گردبوونەوە و مانگرتن و هتد کێشاوە. کەسێکی وەک سپیدە ڕێشنۆ کە کچێکی ئازا و چالاکی سیاسی نییە، بەڵکو هاووڵاتییەکی ئاسایی کۆمەڵگایە کە ئازادی دەوێت، دەگیرێت و ئەشکەنجە دەدرێت و ناچاری دەکەن کە لەدژی خۆی دانپێدانان بکات. هەموو کۆمەڵگا بە ئەم سەرکوتکردنە دڕندانەیە داپۆشراوە. ڕوونە کە لەم دۆخەدا وەڵامەکە یەکڕیزییە لە دژی سەرکوتەکان: یەکڕیزی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، یەکڕیزیی چالاکوانان لە هەر بوارێکدا بێت، یەکڕیزی کۆمیتە و دامودەزگاکانی بانگەشە لە بزووتنەوەی کرێکاری، لە بزووتنەوەی ژنان و لە بزووتنەوە جۆراوجۆرەکاندا، یەکێتی کەسایەتییە ناڕازییەکان و ئەو کەسانەی کە لێدوان دەدەن. یەک دەنگ بەیەکەوە لەدژی دڕندەیی ڕژیم بوەستێت. مادام سەرکوتکردن بابەتێکی هەمەلایەنەیە و دژی هەموو بزووتنەوەکانە، بە شێوەیەکی سروشتی وەڵامەکە یەکڕیزییەکی هەمەلایەنەیە دژی سەرکوتکردن لەلایەن هەموو بزووتنەوەکان و هەموو خۆپیشاندەرانەوە. سادەیی ولۆژیکی بانگەوازەکەمان ئەمەیە.
شەهلا دانشفەر: تا چەند زەمینەکانی ئەم هاوپەیمانێتییە لەدژی سەرکوتگەریەکانی دەسەڵات هاوپشتی خەباتکارانە لە نێوان خەڵکدا دەستەبەر دەکات و تا چەند کۆمەڵگا لەم بوارەدا پێشکەوتووە؟

حەمید تەقوایی: زەمینەکانی ئامادەیە، چونکە دەبینین لە کە بزوتنەوەکان بەو ئاراستەیە دەجووڵێن. هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی له‌و چالاكوانانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستگیركراون، به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌دا مێژووێكی درەوشاوەی هه‌یه‌. ئەم بزووتنەوەیە لە پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و بەرەنگاربوونەوەی دەستگیرکردن و بەرەنگاربوونەوەی لێپێچینەوەکاندایە. ئه‌مڕۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی سه‌رکوتی حکومه‌ت ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام ده‌بینین که‌ هه‌موو لایه‌ک بۆ پشتیوانی له‌ سپیده‌ رێشنۆ هاتوونه‌ته‌ مه‌یدان و هه‌موو لایه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئەبڕن. بەم مانایە دەمەوێت بڵێم زەمینەی بابەتیی هەیە بۆ فراوانکردن و بەرەوپێشبردنی هەڵمەتی یەکگرتووی دژی سەرکوت.
خواستێکی هاوبەشی هەموو بزووتنەوەکان تەنیا ئازادیی چالاکانی خۆیان نییە بەڵکو ئازادیی هەموو زیندانیانی سیاسییە. ئەمە داوای بزووتنەوەی دادخوازیە، داواکاری بزووتنەوەی کرێکارییە، داواکاری بزووتنەوەی مامۆستایانە، بەم مانایە زەمینە هەیە بۆ ئەم یەکێتیە. من پێم وانییە کەسێک هەبێت کە زەروورەتی ئەم هاوپەیمانییە بخاتە ژێر پرسیارەوە یان وابیر بکاتەوە کە ئێستا لە پێشینە نییە و هتد. لە هەموو بزووتنەوەکاندا ئەو هەنگاوەی کە پێویستە بنرێت ئەوەیە کە هەموو چالاکوانان کۆببنەوە و پێکەوە ناڕەزایەتی دەرببڕن، بانگەوازێک بدەن، بانگەوازێک بۆ گردبوونەوە، بانگەوازێک بۆ مانگرتن، بانگەوازێک بۆ خۆپیشاندان دژی دەستگیرکردنەکان. داواکاری ئازادکردنی گیراوان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە ئێستادا سەرتاسەرییە، بەڵام پێویستە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنرێت بە کۆکردنەوەی هەموو چالاکوانان و پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتییە لە ئاستێکی باڵاتردا.

شەهلا دانشفەر: یەکێک لە جەختکردنەوەکان کە هەمانبوو، دیارە لە زۆرێک لە باسەکانتدا جەختت لەسەر کردۆتەوە، یەکخستنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بوو لە دەوری داخوازییە سەرتاسەریەکان. وە ئەم هاوپەیمانییە سەکۆیەکی ئامادەی هەیە. لە نێوان شتەکانی تردا کاتێک سەیری مامۆستایان، کرێکاران، خانەنشینان، پەرستاران، خوێندکاران، دایکانی دادخواز، بنەماڵەی دادخوازان دەکەین، هەموو ئەمانە لە ناڕەزایەتییەکانیاندا تەوەری هاوبەشیان هەیە. واتە خواستە هاوبەشەکانیان بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە. وە خاڵی هاوبەشی هەموویان خواستی کۆتاییهێنان بەم هەموو سیستەمە دڕندەیی و کۆیلایەتییە. هەموو ئەمانە دژی هەژارین، دژی هەڵاواردن، دژی نایەکسانی، دژی گەندەڵی و دژی ستەمکارین. لەم چوارچێوەیەدا دەبینین تەنانەت دروشمی ناڕەزایەتیش چەند هێندە دەبن. وە زۆر جار ئەم بزووتنەوانە بەیەکەوە لەسەر شەقام دەبینین و وەک باست کرد بزووتنەوەی کرێکاری هاوشانی بزوتنەوەی ڕزگاری ژنان، خانەنشینان و چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگا لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان لێدوانی هاوبەش دەدەن. وە ئێمە لە یەکی ئایاردا، لە هەشتی مارسدا، لە بۆنە جیاوازەکاندا و بە هاوسۆزی لەگەڵ یەکتردا شاهیدی ئەوە بووین. یەکڕیزی دژی زوڵم پرسێکی دیکەی خەباتە کە دەتوانێت کەرتە کۆمەڵایەتی و خەڵکە جیاوازەکان لە ئاستی کۆمەڵگادا کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە هێزێکی زیاترەوە دژی دەستدرێژییەکانی حکومەت بوەستنەوە و خەباتەکانیان بەرەو پێشەوە ببەن. ئەمەش واتە کاتێک حکومەت هێرش دەکاتە سەر مامۆستایان، بۆ نموونە، تەواوی کۆمەڵگای کردۆتە ئامانج و پێویستە هەموو خەڵک بە یەکگرتوویی دژی بوەستنەوە. کەرەستەی زوڵم و زوڵم لە حکومەت بە هاوپەیمانی خەبات وەربگیرێت. وەک باس کرا لە سێدارەدان زیادی کردووە. حکومەت هەوڵ دەدات سزا ئیسلامییەکان بە کارایی زیاتر جێبەجێ بکات. لە هەواڵەکاندا باس لە بڕینی دەست و دەرهێنانی چاوەکان دەکرێت. وە لەگەڵ هەواڵی هێرش بۆ سەر بەهاییەکان، دەبیستین کە حکومەت وەک ئاژەڵێکی بریندار وایە و بەربووەتە ژیانی کۆمەڵگاکە، ئێوە جەختان لەسەر “یەکڕیزی دژی زوڵم” کردەوە. باسی بوونی زەمینەی گونجاوت کرد بۆ دامەزراندنی ئەم هاوپەیمانێتییە. باست لەوە کرد کە هەنگاو بەم ئاراستەیە نراوە. بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، چۆن دەکرێت ئەم هاوپەیمانییە لەسەر ئاستی سەرتاسەریدا دابڕێژرێت و پێکبهێنرێت؟

حەمید تەقوایی: سەرەتا ئەمە دەستی چالاکوانان و ئەو کەسانە ماچ دەکات کە لە بزووتنەوەی جۆراوجۆردا بەشدارن. ئەم گردبوونەوانە کە دەیبینین، بۆ نموونە لە خەباتی مامۆستایان، خانەنشینان، کرێکارانی نەوت و بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی کرێکاری، ئەمانە لەسەرخۆ و لە خوارەوە ناکوڵێن، کرێکارانی نەوت و ڕێکخراوەکانی دیکەش بەشدارن، و یەکێک لە هۆکارەکانی بۆچی ئێمە ڕووبەڕووی خەباتی سەرتاسەری دەبینەوە، چ بۆ خانەنشینان و چ بۆ مامۆستایان و کرێکارانی نەوت، لەبەر ئەوەیە کە ڕێکخراوە. بۆیە لە ئێستادا دامەزراوەکان و ڕابەرە عەمەلیەکانی بزووتنەوەکان ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەیە. ئەوان ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەیە لە داڕشتنی بزووتنەوەی یەکڕیزی دژی زوڵم. بانگەوازی من ئەوەیە کە ئەم چالاکانە بە هەمان دروشمی هەمووان دژی سەرکوت پێکەوە بوەستن، بە هەمان دروشم کە پێویستە هەمووان ئازاد بکرێن و هتد. ئەوەی مەبەستمە لە پێکەوە وەستانەوە ئەوەیە کە ئەوان بانگەوازی هاوبەش دەکەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین، کۆبونەوە، خۆپیشاندان، مانگرتن لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت بۆ ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی. دەتوانن بە ڕوونی لیستی هاوبەشی ئەو کەسانە بدەن کە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەستگیرکراون. پێویستە لیستێکی هاوبەشی دەستگیرکردنەکان لە بزووتنەوەی خانەنشینان، بزوتنەوەی مامۆستایان، بزووتنەوەی ئازادی ژنان، بزووتنەوەی دژ بە حیجاب، بزووتنەوەی دادگاییکردن و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی دیکە بدەن و بە کۆی دەنگ داوای ئازادیی هەمووان بکەن. زۆر گرنگە بانگەوازێکی تایبەتمان هەبێت بە دەیان واژۆ نەک تەنها لە تاکەکان، بەڵکو لە دامەزراوە و لیژنە و ئەنجومەن و شورانی تێکۆشان کە چەندین جار بانگەوازیان کردووە. بە وتەی ئێوە لە ٨ی مارس و ١ی ئایاردا دەبینین کە زۆر بەیاننامەی هاوبەش لەلایەن ئەوانەوە دەدرێن. لەم حاڵەتە تایبەتەدا مەسەلەکە ئەوەیە کە پێویستە ئەو دامودەزگا و چالاکانە کۆببنەوە، بە یەک دەنگ و بەهاوبەشی بانگەواز و لێدوان بدەن و داوای ئازادیی هەمووان بکەن. دەکرێت داواکارییەک ئامادە بکرێت، دەکرێت دەست بە گوتارێک بکرێت لەسەر ئاستی سۆشیال میدیا و بە تەواوی فەزای سۆشیال میدیا داگیر بکرێت، دەکرێت گردبوونەوەیەک لەسەر ئاستی شەقام ئەنجام بدرێت، خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت و هتد. من ناچمە ناو لایەنی تایبەت و پراکتیکییەوە، تەنیا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لەڕووی ئاراستەکردنی گشتییەوە، ئەو هەنگاوەی کە پێویستە بگیرێتەبەر، یەکگرتنی کردەیی هەموو دامەزراوە و کۆمیتە و چالاکانی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی دژ بە سەرکوتکردنە. بەڕای من ئەمە یەکەم هەنگاوی گرنگە کە ئەم هەڵمەتە دەتوانێت بیگرێتەبەر.

شەهلا دانشفەر: وەک ئاماژەتان پێدا، تا ڕادەیەک کۆمەڵگا خۆی لەم یەکگرتنەوە لە دژی سەرکوتەکانی حکومەت مۆدێلی بەدەست هێناوە. بە تایبەتی مامۆستایان لە پێشەنگی هەڵمەتە بەهێزەکاندا بوون. دادگاکانیان کردە قۆناغی ناڕەزایەتیەکانیان. لەلایەکی دیکەوە دەستبەسەرکردنی هاوکات و بەکۆمەڵی مامۆستایان و کرێکاران و چالاکانی کۆمەڵایەتی و تۆمارکردنی دۆسیەی ئەمنی بۆیان بە کردەوە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە بەرەنگاربوونەوەی زیندان و سەرکوت نزیک دەکاتەوە. بۆ نموونە لە دۆسیەی دەستگیرکردنی دوو چالاکی کرێکاری فەرەنسی و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک چالاکی کرێکاری و مامۆستا و چالاکی کۆمەڵایەتی لە ژێر ناونیشانی “هاوکاری لەگەڵ پیلانی سیخوڕی”دا، حکومەت بە شێوەیەکی کردەیی بزووتنەوەی کرێکاری و مامۆستایان و… چالاکوانانی کۆمەڵایەتی لەلای پێکەوە. بنەماڵەکانیان پێکەوە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە و لەم هەفتەیەدا زریانێکی تویتەر بۆ بەرگریکردن لە کرێکاران و مامۆستایانی زیندانیکراوەکان بەڕێ خست. واتە دۆخەکە بە جۆرێکە کە یەکڕیزیی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و هەموو خەڵکی دژی سەرکوت بۆتە بابەتێکی ژیانی. لە ئێستادا، لەم کەیس سازکردنەدا، ماوالە زەمانیدا دەبینین کاتێک مەترسی مردنی هەڕەشەی لێدەکات و کۆمەڵگا دەبێت کارێک بکات و لەم ڕووەوە کاردانەوەی هەبێت. یان هەر ئێستا چوار پێشمەرگەی حیزبی کۆمەلەێیان دەستگیر کردووە و تۆمەتباریان کردوون کە سەر بە موسادی ئیسرائیلن. وە بەم سیناریۆیە دەیانەوێت تەواوی کۆمەڵگا و کوردستان مسۆگەر بکەن. وە هەموو ئەم حاڵەتانە کە نموونەی زۆریان هەیە، پەیوەندییان بە هەموو کۆمەڵگاوە هەیە، بەو مانایەی کە حکومەت هێرشەکانی بۆ سەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا چڕتر کردووەتەوە و ئەم هێرشانەش یەکگرتنی زیاتری لە نێوان خەڵکدا دروست کردووە. لێرەدا جەختی ئێمە ئەوەیە کە ئەم یەکڕیزییە لە خەبات دژی سەرکوتەکانی حکومەت دەبێ فۆرمێکی هۆشیارانەی بدرێتێ. پێویستە پێکهاتە و ڕەهەندی ڕێکخراوەیی پێ بدرێت. وە وەک ئاماژەتان پێدا ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەکان لەم بوارەدا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە. کەواتە لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە چۆن ئەم ڕۆڵە سەرەکییە ببینین و بە تایبەتی پەیامتان چییە بۆ هەڵسوڕاوان و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و ئەوانەی سەیری بەرنامەکەمان دەکەن؟

حەمید تەقوایی: با سەرەتا ئەمە بڵێم. ئەم هاوپەیمانێتییە دژی سەرکوتە دەبێت یەکلایی بکرێتەوە، دەبێت دروشمێکی دیاریکراوی هەبێت، دەبێت ئیرادەیەکی هەبێت کە هەموو کۆمەڵگا پشتگیری بکات. با گریمانە بکەین کە هەمووان دژی سەرکوتکردنن. بە وتەی ئێوە مامۆستایان زۆر جار بانگەواز دەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای ئازادکردنی چالاکوانەکانیان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەکەن. بەڵام ئەگەر دروشمی “هەموو دژی سەرکوت” یان “یەکڕیزی دژی سەرکوت” ڕابگەیەنن و هاوار بکەن، ئەوا بزووتنەوەی “هەموو دژی سەرکوت”یان پێکهێناوە. وەک بزووتنەوەی دادگاییکردن کە ناو و نەریتی هەیە، چالاکوانێکی هەیە، ناسراو و دیارە، واژۆی هەیە. یان بزووتنەوەی دژ بە حیجاب، یان هەڵمەتەکانی ئێستا، با بڵێین بۆ حەقدەستی زیادە، کە بزووتنەوەیەکی تایبەتە بە دروشمی تایبەت بە خۆی و داواکاری خۆی. بە هەمان شێوە دەتوانرێت بزووتنەوەی یەکڕیزی دژی سەرکوت پێناسە بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. پێویستە “هەموو دژی سەرکوت” ببێتە گوتار و دروشمی “هەموو دژی سەرکوت” لە بانگەواز و ڕاگەیاندنەکاندا بۆ هەر بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بخرێتە ناو بانگەواز و ڕاگەیاندنەکانەوە. كۆماری ئیسلامی قامچی له‌ سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌دات چونكه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگا، له‌ سه‌دا 90ی خه‌ڵك، ئێستا ناڕه‌زایه‌تی ده‌كه‌ن، توڕه‌ن، ڕقیان له‌ حكومه‌ت هه‌یه‌ و به‌شێكی چالاكی كۆمه‌ڵگا هاتووه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، كۆده‌بێته‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت. تەنانەت ژنان بە تاک بە قارەمانانە دژیان دەوەستنەوە و لە شەقام و گەڕەکەکاندا سروود لە دژی دەڵێنەوە. لە سەردەمی ئاباداندا بینیمان ژنێکی ئازا لە بەرامبەر هێزە سەرکوتکەرەکاندا دروشمی دژ بە خامنەیی دەوتەوە و ناڕەزایی خۆی بەرز کردەوە.
ئێستا کۆمەڵگا لە زیندوویی ناڕەزایەتییەکی بێ وێنەدایە. هەر لەبەر ئەمەشە کە سەرکوتی کۆماری ئیسلامی هەمووان دەگرێتەوە. تەنانەت حكوومەتیش خەڵكی ئاسایی لە كۆڵاندا دەستگیر دەكات و مەلەفی ئەمنی و پەیوەندی لەگەڵ دوژمنانی بیانی و هتد بۆ ئامادە دەكات و دەیەوێت لە هەموو كۆمەڵگاكەدا لێبدات. هەر دژی ئەمەیە کە دەڵێین پێویستە بزووتنەوەیەکی دیاریکراو بە ناو و ستایلێکەوە، بە دروشمی هەمووان دژی زوڵم پێکبهێنرێت. هەڵسوڕاوانی ئەم بزووتنەوەیە هەڵسوڕاوانی هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانن و پێویستە هەموو لایەک ئازادی هەموو لایەک ڕابگەیەنێت لە هەمان کاتدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی خۆی دەکات. لێرەدا وەک وتم لیستی هاوبەش گرنگە. لیستێکی هاوبەشی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون، لەوانە ئەوانەی تازە باست کردوون: ڤالێ زەمانی و سپیدە رێشنو، و هەمان ئەو چوار پێشمەرگەیەی کە لەم دواییانەدا دەستبەسەر کراون. بەداخەوە لیستەکە وردەکارییەکانی تێدایە. ئەم لیستە ئامادە بکەن و بە هاوبەشی داوای ئازادکردنیان بکەن.
ئەوەندەی پەیوەندی بە هەڵسوڕاوانی حیزب و حیزبی ئێمەوە هەیە، بانگەوازەکەم ئەوەیە کە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانماندا ئەم هەنگاوانە بنێین و ئەم ئاڵایە لە هەموو کەرت و بزووتنەوەیەکدا هەڵبکەین کە چالاکین و لە هەموو ئاستێکدا چالاکین و ئەوە تەواوە، با وەربگێڕین ئەو داواکاری و دروشمانەی کە باسم کرد بوونە پرسێکی گشتی فراوان.
ئەم هەڵمەتە تایبەت نییە بە حیزبی ئێمە، تەنانەت تایبەت نییە بە کۆمۆنیستەکانیش. هەرکەسێک تامەزرۆی ئازادییە و خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامییە و دەیەوێ ئەم دۆزەخە کۆتایی پێ بێنێ، دەبێ خۆی بە ئەندامی ئەم بزووتنەوەی یەکڕیزی دژ بە سەرکوتە بزانێ.
پێویستە چالاکانی حیزب بە دیدێکی بەرفراوان و هەمەلایەنەوە ئەم ئاڵایە بەرز بکەنەوە و لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان و لە پەیوەندیی هەڵمەتەکانیان و لەگەڵ هاوڕی کانیاندا ئەم بابەتە تاوتوێ بکەن، ڕێکخراوێک بدۆزنەوە و بە تایبەتیش سۆشیال میدیا کە ئامرازێکە بۆ شەقامی نیرۆ کەڵکی لێ وەربگیرێت .کۆکراوەتەوە بۆ بەکارهێنان. ئەمڕۆ سۆشیال میدیا ئامرازێکە بۆ کۆکردنەوەی هێز بۆ هەڵمەتی مەیدانی. لەم حاڵەتەدا چالاکوانان دەتوانن سۆشیال میدیا بە شێوەیەکی بەرفراوان وەربگرن و لە خزمەت پێکهێنانی بزووتنەوەیەکی بەهێز و سەرتاسەری دژی ستەمکاریدا بەکاری بهێنن.

شەهلا دانشفەر: خاڵێکی سەرنجڕاکێشت خستەڕوو، هەمووان دژی سەرکوتکردنن، یەکڕیزی دژی سەرکوتکردنن. ئەمانە دەتوانن هاشتاگی سۆشیال میدیا بن. جگە لەوەش کۆمەڵێک گوتار لە دەوری ئەم پرسە هەیە، وەک قەدەغەکردنی تۆمارکردنی دۆسیە، قەدەغەکردنی کەفالەت، قەدەغەکردنی قامچی لێدان، هەڵوەشاندنەوەی سزا ئیسلامییەکان. لە ئێستادا، دەبینن کە هاشتاگی هەمان گوتار هەیە، کە لە ڕاستیدا ڕوونکردنەوەیەک لە “یەکڕیزی دژی سەرکوت” و ناوەڕۆکی ئەم یەکێتییە دەدەن. بەو مانایەی کە جەختمان لەسەر ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییە. وە ئەشکەنجەدان قەدەغە بکرێت، بێبەشکردنی زیندانییەک لە دەرمان و چارەسەر قەدەغە بکرێت و بە تاوان هەژمار بکرێت. لەم هەڵمەتەدا لیستی ئەولەویەتەکان هەبوو. لیستێک لەو کەسانەی کە ژیانیان لە مەترسیدایە. بۆ نموونە هەندێک جار ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە. ژیانی سپیدە ڕێشنۆ لە مەترسیدایە، یان ئەو چوار پێشمەرگەیەی باسمان کرد لە مەترسیدایە و بەداخەوە وەک وتت لیستەکە درێژە. وە ئەمەش لە ڕاستیدا ئاماژەیە بۆ گۆڕەپانە جیاوازەکانی شەڕ لە کۆمەڵگادا. واتە شەڕێکی بەرفراوان لەناو کۆمەڵگادا دژی حکومەت. یەکڕیزی دژی سەرکوت هەنگاوێکی گرنگە لە بەهێزکردنی خەباتی جەماوەری و بەیەکەوە بەستنەوەی خەباتی بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و پێشخستنی بزووتنەوەی ڕووخاندن. لە هەر حاڵەتێکدا وا دیارە کاتی بەرنامەکە کۆتایی هاتووە، ئەگەر شتێک مابێت پێم بڵێن.

حەمید تەقوایی: جارێکی تر جەخت لەسەر ئەم بانگەوازە دەکەمەوە. خاڵی باشت خستەڕوو. کاتێک دەمانەوێت وەک بزووتنەوەیەک دژی زوڵم بوەستین، ئەو کاتە دەتوانین داواکاری زۆر فراوانتر بکەین. داواکاری بەپەلە بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی خاڵی یەکەمە، ناڕەزایی دژی تۆمارکردنی دۆسیەکان، دژی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکان، دژی قەدەغەکردنی سەردان، دژی کەفالەتی ئازادی – ئازادی دەبێت بێ مەرج بێت-، داواکارییەکە بۆ… دابینکردنی دەرمان و چارەسەر بۆ زیندانیانی سیاسی و هاوشێوەکانی گوتاری ئەم بزووتنەوەیە دەبێتە… ئەم بزووتنەوەیە دەتوانێت لەم ڕووەوە داواکاری تایبەتتر ورووژێنێت. بەڕای من مەیدانێکی بەرفراوان هەیە بۆ کاری بزووتنەوەیەکی لەو جۆرە و هیچ گومانێکم نییە کە ئەم بزووتنەوەیە لەلایەن هەموو خەڵکی ناڕازییەوە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێدەکرێت. چونکە تیغی کۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە هەمووان. وەک وتم هەوڵی کۆماری ئیسلامی دژی کۆمەڵگایەکی ڕاپەڕیوە و دژی ئەو ناڕەزایەتیانەیە کە لە هەموو لایەکەوە حکوومەتی گەمارۆ داوە. هەر لەبەر ئەمەشە کە کۆماری ئیسلامی بەو شێوە بەرفراوانە کۆمەڵگە داگیر دەکات. ئەمە هێرشی لاوازی و بێدەسەڵاتە. ئەگەر ئێمە لە دژی ئەم هێرشە بە یەکگرتوویی بوەستین، دەتوانن دڵنیابن کە دەتوانین کۆماری ئیسلامی پاڵ بنێین بۆ دواوە، دەتوانین زیندانیانی سیاسی ئازاد بکەین، دەتوانین هەنگاوێکی گەورە بەرەو ڕووخانی حکوومەت بنێین.

١٠ی ئابی ٢٠٢٢
سوپاس بۆ ئەمیر تەوەکۆلی بۆ جێبەجێکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە.




شیعر/ گــــوڵ و ئــەفیون… نەوشیروان ئـازاد

گوڵە کانی ئەم باخچەیە
بەبۆنی ئەفیون سەرمەستن
بۆیە بولبل
لەئاوازو
لەچریکە و سەدا وسۆزی ،
عەشق هەڵدێ
…………

کاتێ لەمەعشوق بێزارە
لۆمەی مەکە
کەعاشقێ ڕوەو سارا
لە دڵزاری دڵی هەڵدێ…
…………

چراغستان بێ ، شاری شەو
ئەی ئەزیزم ،،،چ فایدە یە
کەپرچی خۆرە ، ژاکاوەو
لەتاو دەیجوری شەوهەڵدێ
…………

پەڵاسی دوێنێ فڕێ دەین
زبانی ژیری بێتە گۆ
خەونی دوێنێمان وەلانێین
ئاسۆ بۆ سبەی بێتەگۆ …

نەوشیروان ئـازاد
سلێمانی 8/7/2018




رۆمانی ( گۆشەگيری ) خوێندنەوەيەک لە بن تريفەی مانگە شەو و شەپۆلە نەرمەکانی زنە-2-… سەردار جاف

{ بەشی دووەم }

زمان و ڕێنووس
زمان خۆی لە خۆيدا بنەما و کۆڵەکەی هەر دەقێکی ئەدەبييە، ديارە مەبەست لە هێنانەوەی زمان لێرەدا مەبەست لەو زمانەيە کە بۆ ئەدەب بەکار بهێندرێت دەنا جياکردنەوەی مرۆڤ لە ئاژەڵەکانی دی زمانەکەيەتی، ئیدی گەرەکە ئەو زمانە بە جۆرێ بێت شايستەی ئەو دەقە بێت.
رۆمان، کارێکی هونەرييە ئێستاتيکای زمان و پانتایی ئەندێشە پێکەوە گرێدەدات، زمان لە رۆماندا فاکتەر و ئامانجن پێکەوە، زۆر جياوازترە لە زمانی شيعر، شيعر زمانێکی تايبەت بە خۆی هەيە و شآعير هێندە لە سۆراغی وشەی جواندا دەبێت بۆ ئەوەی شيعرەکەی بخزێتە خانەی ناوازەکانەوە، رۆمانووسی ئەلبانی ئيسماعيل کادارێ لە بارەی زمانەوە دەڵێ (( هەميشە شيعر دەنووسم، چونکە شيعر مرۆڤ ناچار دەکات ياری بە زمان بکات ))1.. ناکرێ لێکچوون لە نێوان زمانی رۆژنامە و رۆماندا هەبێت، يەکەميان هەواڵ بە چەمکێکی سادەوە دەگەيەنێتە بینەر و بيسەر کە رۆژانە پەيگيری رووداوگەلێکی سياسی و ئابوری و سەربازی و کۆمەڵايەتی و رۆشنبيری دەکەن، بە سادەیی لێیحاڵی دەبن، ئەو کاتە داڕێژەری هەواڵ هەست بە ئاسوودەیی دەکات کە مەبەستەکەی پێگەياندون، لێرەدا ئەو بۆچوونەی ( ئەندرێ لالاند) لە فەرهەنگی تەکنيکی و رەخنەی فەلسەفی دێتە پێشەوە کە دەڵێ: (( لە واتای راستەقينەدا / کاری دەربڕينی ئاخاوتن لە بيری دەرەکی و ناوەکییە، بەم پێيە بێت زمان جۆرێکە و ئاخاوتنی دەرەکی رەگەزەکەيە، بە واتايەکی گشتگير تر، هەموو سيستەمێک ئاماژەن، دەکرێ بەکاربهێندرێت وەک هۆکاری پەيوەندی))2 لێرەدا ئەوە ساغ دەبێتەوە، کە زمان جۆرێکی سەرەکی و بنەڕەتی پەيوەندی نێوان خودی مرۆڤەکانە، کە ئێمە مەبەستمان ئەوەيە رۆمانيش زمانی خۆی هەيە.
هەندێک پێیان وايە قسەکردن لە سەر زمان بە تايبەت بۆ رۆمان گێلکردن و خۆ دوور خستنەوەيە لە کرۆکی ژانرەکەو نەزانينە لە قوڵایی شرۆڤەکاری زانستی و ئەکاديميايانە، نەخاسمە بۆ شرۆڤەکردنی رۆمان زمان بە کارێکی کردەیی نازانن و چ پێويست ناکات باس بکرێ، ئێمە پێمان وايە ئەو کەسانە بۆ خۆيان کاڵفام و نەزانن، بە داخەوە ئەوانە بە ناکامڵی پێگەيشتوون، دەنا زمان کرۆکی رۆمانە، بۆ کێی دەنوسێ و چۆن دەنوسێ و چی دەنوسێ بە چ زمانێ دەدوێ.زمان بۆ رۆمان مشتومڕی زۆری خوڵقاندووە، نەمازە لە ناو عارەب کە زمانێکی جگە لە قوولی و بەرفراوانييەکەی هەمەجۆر و هەمەچەشنەيە لە ڕووی ئاخاوتنی خۆجێی ( محلي ) يان هەر وڵاتێک بە جؤرێکە و زمانی رێنوسيشيان هەيە، کە زمانێکی گشتگير و يەک ئاراستەيە، لە ئێراقدا بە ( جڵفی و قواعدی ) رۆيشتووە.
زمان بۆ خۆی ململانێی نێوان بوون و نەبوونی بيرمەندانە، کە بوونێتی خۆی تێدا ساغکردۆتەوە، لێرەوە نامانەوێ باسوخواسەکەمان بە لاڕیدا بەرين و دێینە سەر کرۆک، بەم پێیە پێويستە هەڵوێستە لە سەر زمانی ئەم رۆمانە بکرێت و نامانەوێ لێی باز بدەين، جگە لەوەی کە بە زمانێکی سادە و بێقووڵبوونەوە نوسراوە، لەگەڵ ئەوەی ناو بە ناو دەستەواژەيەکی تێئاخنراوە کە سەر لە خوێنەر دەشوێنێ و ئەندێشەبيری تێکدەشکێنێ، لە کاتی خوێندنەوەدا خوێنەر يەکسەر هەست دەکات لاوازی رستە و وشە لای نوسەر هەيە، بە کەسێکی هەژاری نێو فەرهەنگی کوردی لە قەڵەم دەدات، ئیدی ئێمەيش لە گەڵ ئیوە دەکەوينە ديقەتدانی زمانەوانی… (( وەک ئەوەی قسەيەکی ئاسایی بکات، هەر وەک ئەوەی لە نێو بۆشاييەکی تايبەت بە خويدا پەرشی بکاتەوە، وەک ئەوەی دووکەڵ نەبێت)) لاپەڕە ١٢ ی رۆمانەکە.
نمونەيەکی دی، تەماشا چون لە گەڵ کات مامەڵە دەکات: (( ئەمە کاتێک روو دەدات کە سۆزی بەوپەڕی بێزارييەوە لە راڕەوەکە دەڕوانێت و هێشتا هاموشۆکارانی دوای نيوە شەو جەنجاڵی نەکردووە، ئەمە کاتێکە سۆزی هيچ شتێکی ديکەی نييە، جگە لە گاڵتەکردن نەبێت بە سۆزانييەکانی هاوپيشەی، لەو کاتانەدا…. )) ل ١٣.
جگە لە وەڕسبوون و بێزاری خوێنەر بە دەست وشەی ( وەک ئەوەی ) کە جۆرێکی سواوی پێبەخشيوە لە هەمانکاتدا لاوازی نوسەر لە نوسينەوە دەخاتە روو، سەبارەت بە کاتيش بە هەمان شێوە ئەو حاڵەتەی دووبارە کردۆتەوە سەر لە خوێنەر تێکدەدات هێندە ناوی کات دێنێ، خوێنەر هزری بەرەو ئەوێ دەڕوا کە هەمان کات نەبێت و لە کاتێکی تردا ڕوودرابێت، ئەگەر وەهايش بێت چۆن لە يەک رستەدا دەخرێتە روو، هاو شێوەی جۆرێکە کە باسی نەکردبێت، با خوێنەر لێرەيش ورد بێتەوە هەر لەم کورتە نوسينەدا چونکە باس لە ( وەک ئەوەی ) دەکەين، بۆ ئێمەيش هەمان کار هاتە پێشەوە و خۆمان لێدەرباز کرد هاوشێوەی جۆرێکمان بەکارهێنا، نوسەر سەليقەیی لەوەدايە لە نوسينی ئەدەبيدا دەستەودامێن رانەمێنێت، جا نەمازە رۆمان بێت.. دەچێنە لاپەڕە ١٥ و لە هەمان سوينی وشە بەردەوامە، لەدوو دێردا سێ جار وشەی _ وەک ئەوەی – بەکارهێناوەتەوە، پێمان وايە بۆ خۆی رەنگە بە نوسينەکەيدا نەچوبێتەوە دەنا هەر لە خوێندنەوەدا خوێنەر هەست بە سواسی وشەکە دەکا، (( وەک ئەوەی خەنجەرێک کرا بێت بە دڵياندا، وەک ئەوەی قووڵ و زۆر قووڵتر لەوەی هەمووان مەزندەی دەکەن بريندار بوو بن، وەک ئەوەی لە پڕێکا نامورادی خۆيان بيرکەوتبێتەوە)) ل١٥ .
بۆيە زمان لە بەدەم نوسەر ئەرکێکی قورس و گران و زەحمەتە کە دەبێ زۆر بە سەليقەییەوە بەکار بهێندرێت و گەمەی پێبکرێت، ئەو دەمانەی گەمەکردن بە زمان غيابی دەبێت ئەوا ژانرێکی کرچ و کاڵ دەخرێتە بەر ديدی خوێنەر، گەمەکردن هەم هانی خوێنەر دەدات لە خوێندنەوە دانەبڕێت هەميش چێژ لە دەقەکە دەبينێت ، نەک وەڕسبوون و بێزارکردن، ئەگەر خوێنەر مکوڕ بێت لە سەر تەواوکردنی ئەو رۆمانە يان نوسينە ئەوا رۆژانە لە چەند لاپەڕەيەکی پەنجەکانی يەک دەست تێناپەڕن کە دەيخوێنێتەوە.
لە لاپەڕە ( ٣٥ ) لە بری ئەوەی بڵێ پەرژينە ئاسن، دەڵێ( ئاسنی جياکەرەوە) کە مەبەست لەو پەرژينە یاسنينەيە لە نێوان دوو ڕاڕەوی دژ بە يەکی ئۆتۆبانی ترومبێلە، لە سەر دووبارە کردنەوەی وشە سوواندنی بەردەوام دەبێ و دەڵێ : (( وەک چۆن خاليد لە هەمان گێژاوی ئەشقی بە سەر چووی سۆزيدا دەژيا تاوەکو چەنە رۆژێک لەوەوبەر هەر لەم گێژاوەدا بوو، تاوەکو بووە……)) ل٦٥. لە دێڕ و نيوێکدا سێ جار دەڵێ: (( وەک ، تاوەکو )) نامانەوێت درێژدادەڕی لەم لايەنەوە بکەين چونکە شيتاڵکردنی بە پێی ئەوەی رۆمانەکە نزيکەی ( ٥٠٠) لاپەڕەيە بۆيە لە زۆربەی زمانەوانی و رێنووسەکەيدا پەنا بۆ نمونەيەک يان چەند نمونەيەک دەبەين، تەماشا عەبدولباقی يوسف چۆن لە رۆمان دەدوێ: (( هەميشە رۆمان بە نووسەرەکەی دەڵێ: ئەوە تۆ نيت دەتەوی ببیت بە رۆماننووس، بەڵکو ئەوە منم دەمەوێ ببیت بە رۆماننووس و پێتبگەيەنم، ئەوە من نيم هەر کەس بيەوێت بمنووسێ و بمگێڕێتەوە، بەڵکو ئەوە منم دەتنووسێنم و دەتگێڕێنمەوە و پێشکەشت دەکەم))، کەواتە لەم ديدگاوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە نووسەر تەنها ئەوەيە بە زمانێکی روون و رەوان خوێنەر ئاشنا بکا لەو پەيامەی دەيەوێت بيگەيەنێت، ئێمە لە رووی رێزمانيشەوە هەست بە لاوازی و بێهێزی دەکرێت، نەمازە لە رێنووسی کورديدا کار ( فعل ) دەکەوێتە کۆتایی رستەوە، کە تەنها نمونەيەک دێنين و گێگرەوەکەيشی دادەنێین، لە لاپەڕە ٦٨ ی گۆشەگير دەڵێ: (( سوزی لە چواردە ساڵييەوە چاوەڕێی پياوێک بوو دەرگاکانی بەختەوەری لێ بکاتەوە، ئێستاش دوای جيابوونەوەی لە خاليد، دوای چەند ساڵێک، بە تايبەت دوای ئەو بەرەبەيانەی ويسکی خواردنەوەيان کاتێک ڤێسنا پێکەوە لە گەڵ سوزی ، باسی گەشتی مەسيحی بۆ دەکرد))، نووسەر جگە لە کاری رێکخستنی وشەکاندا سەرکەوتوو نەبووە، لە هەمانکاتدا لێڵ بوونێکی لای خوێنەر دروست کردووە کە کاميان سوزی يان ڤێسنا باسی گەشتی مەسيح دەکەن، ئێمە دەڵێین دەبووا نووسەر وا دەستپێکی ئەم بەشەی بکردبا: (( لە چواردە ساڵييەوە سوزی لە چاوەنواڕی ئەو خەون و خەياڵەی بوو کە هەموو کچێ هيوای بۆ دەخوازێت، پياوێک بێت و دەرگاکانی بەختەوەری لێبکاتەوە، ئێستايش دوای چەند ساڵێک لە جيابوونەوەی لە خاليد، بە تايبەت لە کاتێکدا کە لە گەڵ ڤێسنا بوو، دوای ئەو بەرەبەيانييەی وێسکیان پێکەوە دەخواردەوە، باسی گەشتی مەسيحی بۆ دەکرد)) ئەمە لە کاتێک ئەگەر سوزی گەشتی مەسيح بگێڕێتەوە، بە پێچەوانەيشەوە ئەگەر ڤێسنا گەشتەکە بگێڕێتەوە ئەوا وا دەبوو : (( لە چواردە ساڵييەوە سوزی لە چاوەنواڕی ئەو خەون و خەياڵەی بوو کە هەموو کچێ هيوای بۆ دەخوازێت، پياوێک بێت و دەرگاکانی بەختەوەری لێبکاتەوە، ئێستايش دوای چەند ساڵێک لە جيابوونەوەی لە خاليد، بە تايبەت لە کاتێکدا لە گەڵ ڤێسنا بوو، دوای ئەو بەرەبەيانييەی وێسکیان پێکەوە دەخواردەوە، کە ڤێسنا باسی گەشتی مەسيحی بۆ دەکرد)). پێمان وايە بەم جۆرە خوێنەر باشتر دەگاتە خاڵی تێگەيشتن. وا بزانم لە سەر زمان زۆر دواين و لێرەدا چەند نمونەيەکی رێنووس دەخەينا ڕوو کە زۆر بە زەقی ديارن و ناکرێ نووسەر خۆی لەو هەڵە رێنووسيانە ببورێ و بە سەرياندا باز بدات و چاو بنوقێنێت، ئەم وشانە زۆر زەقن دەبێ هەر نووسەرێک لە نووسينەکانيدا فەرامۆشی نەکات (( ئەمەش ، ئەمەيش / ئەم کۆڵانەش ، ئەم کۆڵانەيش / لەوانەشە، لەوانەيشە / باڵەخانەکەش ، باڵەخانەکەيش / ئێستاش ، ئێستايش / خوداش ، خودايش / جيابوونەوەشيان ، جيابوونەوەيشيان/ ئەوەشی لە ڤێسنا نەشاردەوە، ئەويشی لە ڤێسنا نەشاردەوە/ ديکەش ، ديکەيش / لە پەڕينەوەشيدا، لە پەڕينەوەيشيدا / کزۆڵەش ، کزۆڵەيش / ئەوەندەش ، ئەوەندەيش /سەتەلايتەکەش ، سەتەلايتەکەيش )) بە داخەوە زۆر زۆر وشەي تريش لەم جۆرە هەبوون کە هەندێکيان زمانی ئاسایی قسەکردنە، کە ئێمەيش وەک نەتەوەيەک مافی ئەوە بە خۆمان دەدەين کە زمانی نووسين و ئاخاوتنمان جياواز بێت، ئەگەر نووسەر ئەم کارە نەکات، من نازانم ئەرکی نووسەر ئەو کاتە لە بواری زمانەوانيدا چی دەبێت.
بە داخەوە کێشەيەکی ديکەيش کە ئەم نووسەرەيشی گرتۆتەوە، پرسی ( دوو واوە ) من نازانم بۆچی نووسەرێک نەتوانێت خۆی لە قاڵبی ئايديۆلۆژيا قورتار بکات و لە نووسينەکانی بيری لای ئەم پرسە بێت، دەنا جار و دووجار نييە دەيان جار ئەم حاڵەتە چەند بارە کراوەتەوە،لێرە ئەوانيش دەخەينەڕوو(( مەيموون ، مەيمون / بچووک ، بچوک / ڕووس ، ڕوس / ئۆردووگا، ئۆردوگا / نووح ، نوح / گرووپ ، گروپ / بەڵکوو ، بەڵکو/ لێبووردن ، لێبوردن / گووت ، گوت / کوون و کەلەبەر ، کون و کەلەبەر/ مووچە ، موچە …………. )) بەڕای ئێمە هێندە نمونەيەکن، رۆژ لە دوای رۆژيش زمان و رێنووس گۆڕانکاری بە سەردا دێ مرۆڤ بە تايبەت نووسەر دەبێ لەم رووەوە رژد بێت. لە زۆر شوێن (( بوو بوو )) بەکار هاتووە پێمان جوانە ئەم کردارەيش ببێ و بنووسرێ (( ببوو ))، خوێنەر جياوازيش لە کاتی خوێندنەوە بە هەردوو حاڵەتەکە دەکات.

درێژەی هەیە…




خوێندنەوەیەک بۆ بەرهەمە شیعرى(عەورەتى نیشتمان)ى موحسین شوانى… کاروان حەسەن سلێمان

(عەورەتى نیشتمان) نوێترین بەرهەمى شیعرى مامۆستا (موحسین شوانى)یە. کە لەساڵى (2022)دا چاپ و بڵاو بوەتەوە، لەچاپخانەى(چوارچرا) (500)دانەى لێ چاپکراوە. لەدوو توێى (74) لاپەڕە، چاپى یەکەم، کورتەیەک لەژیانى شاعیر و بەرهەمەکانى ترى شاعیر لەکۆتا لاپەڕەدا ئاماژەیان بۆ کراوە.
ئەم بەرهەمە لەدوو بەش پێکهاتووە:
بەشى یەکەم: لە (43)دەقى نیشتمانى پێکهاتووە.
بەشى دووەم: لە (21) دەق پێکهاتووە کە خواناسى و باسى خۆشەویستى دایک دەکەن.
هەوڵدەدەین لەسەر ئەم بەرهەمەدا شتێک بنووسین و بڵێین.
چاوى شاعیر وردتر و باشتر شتەکان دەبینێ لە مرۆڤى ئاسایى بۆیە ئەوەى شاعیر دەرى دەبڕێ دەکرێ لاى مرۆڤێکى ئاسایش هەبێ بەڵام ئەو مرۆڤە ئاساییە بەهەندى وەرناگرێ یان ناتوانێ بیخاتە دووتوێى دەقێک و شیعرێکى لێ دروست بکات.
بەواتایەکى تر شاعیر تاڵى و سوێرى و ژەهراوى ژیان دەمژێ و لەدەقێکى شیعرى بەیانیان دەکات و بەرهەمێکى لێ دروست دەکات. ئەمە جیاوازى نێوان شاعیر و مرۆڤێکى ئاساییە.
شیعر ڕەنگدانەوەى شتە هەڵچووەکانى ژوورەوەى شاعیرە، شاعیر بەچاوى دڵەوە ئەو ئێش و ئازار و مەینەتیانە دەبینێ لەڕێگەى وشەوە دەیانکاتە دەق و شیعریان لێ دروست دەکات، واتا شاعیر لەجیاتى ئێمەش دێتە گۆ و قسەدەکات و ئێش و ئازار و مەینەتییەکان دەخاتە ڕوو.
لێرەوە دەچینە باغە ڕازاوەکەى (عەورەتى نیشتمان).
ئەم بەرهەمە لەدوو بەش پێکهاتووە، لەبەشى یەکەمدا شاعیر یاخییە، دڵپڕە، بێزارە، بێئومێدە ئەمانە و دەیان ماکى ترى نێو حەقیقەتى ژیانى ڕۆژانەى ئەم هەرێمە وایان کردووە مامۆستا موحسین شوانى دەست بداتە قەڵەم و لەڕێى وشە و ڕستەوە دەقێک دروست بکات و شیعرێکى چێژبەخشى لێ بەرهەم بێنێ. چێژ و ئێستاتیکا و بابەت ئەو ڕەگەزانەن کە شیعرى باشیان لێ بەرهەم دێت، ئەمەش وا دەکات کە خوێنەر چێژیان لێوەرگرێ و هەزمیان بکات.
شاعیر هەموو ئەو نائومێدى و بێهیوایەى لە بەرپرس و کاربەدەستانى وڵات هەیەتى دەیانخاتە دووتوێى چەند ڕستەیەک و دەقێکى شیعرى جوانى لێپێکدێنێ. ئەوەتا لە شیعرى(مارنج)دا دەڵێ:
گەر دەمتوانى وەک خۆڵ و کا
تێکەڵتان کەم
وەک قوڕە سوور
لە قالبى خشتتان بدەم
لە قولینچى دیوارى ماڵە هەژارێک
هەموو ساڵێک لە پێنجى سێ
بە مارنجى کوردەوارى
سواغتان بدەم .

شاعیر هەمیشە شتە پەنگخواردووەکانى ناخى دەردەبڕێ و ئەوەى لەمرۆڤى ئاسایی جیاى دەکاتەوە ئەوەیە شاعیر ئەو شتانەى دەیبینێ بە شیعر بەیانیان دەکات و خەڵک و خوێنەریش ئەو وشە و دەق و شیعرانە دەبینن بۆیە شاعیر وردتتر لە شتەکان دەڕوانێ. وشەى (جاش) بووەتە باس و خواسێکى شاعیر لە شیعرێکدا و مامۆستا موحسین شوانى لەوێوە حەقیقەتى ئەو ڕۆژگارە تاڵ و تفتەى بەدەستى جاش، میللەت چەشتوویەتى بەڵام ئێستاش جاش ڕۆڵ و پێگە و قسەیان هەیە و دەستیان دەڕوات کەجێگەى داخ و ئەسەفە! تەنانەت هەندێکیان بەرپرسیشن شاعیر شیعرێکى بەناوى (جاش)ەوە داناوە و زۆر بەڕوونى و بە ئاشکرایی دەڵێ:
من دوێنێم بیرچۆتەوە
کەسیش ناناسمەوە، نەخراپ نەباش
تەنها دەزانم هەردوولا
ڕیشدار و چڵکن و دەست بە تفەنگ و
ڕانکو چۆغە لەبەربوون
پێیان دەگووتن (پێشمەرگە)
پێیان دەگووتن (جاش)
ئێستا هەردووک ئاوێتە بوون
لەنێو حەفتا و لەناو هەشتاش!

ئیدارەنەدانى باش و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات لەلایەن کاربەدەستان و هەندێ بەرپرسى نابەرپرس و گەندەڵ، کە نەیانتوانیوە بەباشى و بەچاکى خزمەتى گەل و نیشتمان بکەن، بێزارى شاعیر و ڕق هەستانى بەرامبەر ئەو جۆرە کاربەدەستانە گەیشتووتە ئەوەى کە شیعرێک لەدایک ببێ بەناوى (عەورەتى نیشتمان) کە ناوى بەرهەمەکەش لەو شیعرەوە سەرچاوەى گرتووە.
نیشتمان جێگەى ژیان و گوزەران وئازادى و کارکردنى تیا نەماوە هۆکاریش بۆ ئەمە زۆرن، ئەوەتا شاعیر لە شیعرى (هەرێم) هەندێ لەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو کە لەناو وشەکاندا خۆیان حەشار داوە، ئەو نیشتمانە جێگاى ئازار و مەینەتییە و ژیان تێیدا ئیفلیج بووە و چى خەم و ئازار هەیە بۆتە بەشى هاوڵاتیانى ئەم هەرێمە، شاعیر دێتە گۆ و دەڵێ:
بڕۆ لێرە
ئیتر ئێرە
نە هەناسەى عەشق و جوانى
نە گوڵ نەپەپولەى لێیە
سەر هەڵگرە
مەملەکەتى خەم و ئازار جێ بهێڵە
بەسەردانیش
هەرگیز مەگەڕێوە ئێرە
چونکە لێرە
نە نەمامى خۆشەویستى لێ شین دەبێت
نە بەرهەمى برایەتى لێدەڕوێت
نە پیاو لێرە بوێرە
نە ئافرەت لێرە زێڕە !

لەشیعرى (بەراورد)دا مامۆستا شوانى بەراوردێک لەنێوان خەباتى ئێستا و پێشتر دەکات و زۆر بەڕوونى ئەوە دەڵێ کە پێشان خەبات و سیاسەت باشتربوو کە لەپێناو نیشتمان و میللەت و ئازادى دا بوو بەڵام ئێستا حزب و بەرپرس و کاربەدەست هەر بۆ کورسى و دەسەڵات کاردەکەن و میللەتیان لەبیر نەماوە. ئەوەتا دەڵێ:
نیشتمان ئەوسا خۆشبوو
لە ڕق و ترسى دوژمن
لەسەر دیوارى گەڕەک و قوتابخانە
دەماننووسى(بژى پێشمەرگە، بروخێ بەعسى)
بەڵام ئێستا
لەترس و ڕقى دەسەڵاتى کوردى
لەسەر دیوارى ئاو دەسخانەکان دەنووسین:
(بڕوخێ حزب و سەرکردە و کورسى)

لە شیعرى (دەسەڵات)دا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کەوا تەمەن و جوانى و گەنجى دەیان ڕۆڵەى کورد تاڵ کراوە و ژەهرى پێچەشتراوە، بەداخەوە دەسەڵاتى کوردى نەیتوانیوە گەنج بۆ لاى خۆى کێش بکات و بتوانێ لە ئێش و ئازاریان کەمکاتەوە و کێشە و ئاریشەکانیان چارەسەربکات و دەستى باوکایەتییان بەسەردا بێنێ و بیان خاتە ژێرباڵى خۆى. ئەوەتا دەڵێ:
هەرچى جوانى و پاکى هەبوو لێتان سەندم
دونیایەک ناشیرینیتان بۆ جێهێشتم
شیرینى تەمەنم
پێشکەش کردن
ژەهرى ڕۆژگارتان پێ چەشتم

نیشتمان لەلاى شاعیر خۆشەویستە و ئەو خۆشەویستییەش وەک خۆشەویستى دایک وایە، بۆیە شاعیر شانازى بەوەوە دەکات و لە شیعرى(نیشتمان)دا بە ڕوونى ئەوە دەڵێ کە وەک دایک خۆشەویستە و وەک ڕێزگرتن لەباوکى رێز لەنیشتمان دەگرێ و دەنووسێ:
ئەى نیشتمان
بەقەد دایکم خۆشم دەوێى
بەقەد باوکم ڕێزت دەگرم
هەتا ماوم
لەگلێنەى چاوى خۆمدا
هەڵتدەگرم
ڕۆژێ سەدجار
لەپێناوت دەژیم، دەمرم.

لە شیعرى(کۆچ)دا بە دەربڕینى ئاخ و ئۆفى دەیان گەنج و لاوى ئەم نیشتمانە پڕ خەم و ئازارە دێتە گۆ، کە هەزاران گەنج سەرى خۆیان هەڵگرتووە و ڕوویان لەغەریبى و دوور وڵاتى و کەس و کار کردووە کەچى لە دەریاى ئیجە خنکاون و لەپێناو خۆشگوزەرانى ژیان ڕووە و مەرگ هەنگاویان نا.
شاعیر بۆ ئاسوودەیى دەروون و دامرکاندنەوەى گڕ و تینى ناخى قسەدەکات، ئەو قسە لەگەڵ دار و بەرد ڕووبار و دەریا ئاو و ئاگر و شاخ و چیا دەکات و ئەمانە دەدوێنێ و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات. ئەمەش لە شیعرى (ئیجە)دا بەڕوونى دیارە، ئەو دەریایەى هەزاران گەنجى وڵاتى نقوم کرد و کردنییە خۆراکى ماسى، شاعیر بە ئارامى و وەک پاڕانەوەیەک لە ئیجە داوا دەکات کە ئارامبێ و نەیخنکێنێ ئەوەتا دەڵێ:
ئیجە
بەهێواشى بەسەرتدا گوزەر دەکەم
مەمخنکێنە
نیشتمانم لەدەستداوە
بەدواى بستێ خاکدا وێڵم
شەپۆڵ مەدە
هەر ئەمجارە و نایێمەوە
نامۆم لێرە
ناخت مەکە بەگۆڕستان
توڕە مەبە
بە ئارامى
ببە پردى پەڕینەوە.
شاعیر لە گەورە بوون و ڕۆژگارى ئەمڕۆ بێزارە، دەیەوێ بگەڕێتەوە منداڵى و لەهەموو ئەو ماک و پیسى و درۆ و خۆپەرستى و مونافیقی سیاسیە بێزارکەرە کە ئێستا تووشى هاتووە پاک ببێتەوە. ئەوەتا لە شیعرى (گەڕانەوە)دا دەڵێ:
بمبەنەوە بۆ منداڵى
بەرائەتى ئەو سەردەمەم بدەنەوە
بمبەنەوە بۆ مناڵى
چڵکى حیزب و
مونافیقى سیاسەتم لێکەنەوە
لە کۆڵ پیسى و درۆى ڕۆژگارى
خۆپەرستیم بکەنەوە
لەنێو بەندى ژینى ساختە و
مۆدێرنى تەکنەلۆژیا ڕزگارم کەن
بمبەنەوە بەخۆڵ و گڵى پاکى
کۆڵانەکانى گەڕەک بمشۆنەوە
لەهەموو گوناهەکانى تەمەن پاکمکەنەوە.

بەداخەوە دواى زیاتر لە سى و پێنج ساڵ هەتا ئێستاشى لەگەڵدابێت حکوومەتى هەرێم نەیتوانیوە بەباشى و بەڕێکى ئاگادارى ژیانى کەس و کارەکانى ئەنفال بێت و ئاورێکى جددى و باشیان لێبداتەوە، شاعیر لە سۆنگەى خەمخۆرى و نیشاندانى سۆز و خۆشەویستى بۆ خانەوادەى ئەنفالەکان لەشیعرى (ڕووفات)دا ئەو بەرپرس و کاربەدەستانە ڕیسوا دەکات کە تا ئێستا کەس و کارى ئەنفالەکان ناناسن و ئاگادارى ژیانیان نین، مامۆستا شوانى بەزمانێکى سادە و ساکار لێیان دێتە گۆ و دەڵێ:
ئەم کاتژمێرە
ئەم جووتە پێڵاوە
بکەنە مەدالیاى ناپاکى
لە بەرۆکى جاش و ئەنفالچییەکان هەڵیواسن
یان بیکەنە هێماى ریسوایى
بیدەن لە ڕوخسارى
ئەو بەرپرسانەى
کە خانەوادەى ئەنفال ناناسن.
لە هەردوو شیعرى (کۆچ) و (ئومێد)دا کە دوو شیعرى دژبەیەکن لە واتادا شاعیر لە شیعرى (کۆچ)دا بێزارە، نائومێدە.بەڵام لەشیعرى (ئومێد)دا حاڵەتەکە پێچەوانە دەبێتەوە ئەوەتا لە شیعرى (کۆچ)دا دەڵێ:
ئەى نیشتمان !
زوویر مەبە
بەناچارى بەجێت دێڵم
ڕێگەى مەرگى هەندەران و
سەختى غەریبى دەپێوم
کەچى لە شیعرى (ئومێد) دا شاعیر پەشیمان دەبێتەوە بەو مانایەى خۆى دەخاتەوە سەر دۆخى بە ئاگایى و ئومێدێک لەدڵدا بەدى دەکات و لە وشە و ڕستەکانى پێشووى دێتە وەڵام و دەڵێ:
لێرە نارۆم
ئەم هەوارە جێناهێڵم
کەى توانیتان تیشکى خۆر و ڕووناکى مانگ
بشارنەوە
ئەوسا دەڕۆم
بەڕێکەوتیش
سەر لەو خاکە پڕ گەندەڵە نادەمەوە.

کاروان حەسەن سلێمان – هەولێر




کلیلی دەستپێکی ژیان وونکراوە… سامانی وەستا بەکر

پەروەردە یەکەم کلیلی دەستپێکی ژیان:
پەروەردە گەورەترین شۆڕشی بەردەوامی مرۆڤایەتییە. لە مێژووی دووری كۆمەڵگه‌ی مرۆڤایەتییەوە تاكوو ئێستا، پەروەردە مەڵبەند و ناوەندی پێگەیاندنی مرۆڤەكان بووە. لە شارستانییەته‌ دێرینەكانی بابلی و میسری و یۆنانی و ڕۆمانی ‌و فارسییا پەروەردە وەك چالاكییەكی گرنگ بوونی هەبووە.
فەلسەفەی پەروەردە هەوڵدانە بۆ گەشەی تاک و کۆمەڵگە، کارکردنە لەسەر بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستەی خۆشبەخت بۆ کۆمەڵگە.
پەروەردە پرۆسەیەكی دێرین و فرەڕەهەندە، سیستەمێكی گشتگیر‌ و فراوان و بەردەوامە، كارێكی مەودا دوور و ئاڵۆز ‌و بەیەكاچووە، دوورە لە هەر هەڵسەنگاندن و تێڕوانینێكی سادە و سەرپێیانە.
پەروەردە یەكێكە لە میكانیزمەكانی مانەوە، بەردەوامیی كه‌لتوور و زانیاری و شارستانییەت، لە ڕێگەی گواستنەوەی كۆی فیكر ‌و مەعریفە و كه‌لتوور بۆ نەوەی داهاتوو.
پەروەردە كلیلی دەستپێكی ژیان و بەردەوامیی گوزەران و ژیاری مرۆڤایەتییە و بۆتە زانستێكی سەربەخۆش.
پەروەردە پرۆسەیەكی تەمەندرێژ و دێرینە، هاوتایە لەگەڵ بوونی مرۆڤا. لەسەرەتایا پەروەردە بەم شێوەی ئێستا ڕێكخراو و ڕێكوپێك نەبووە، پرۆسەیەكی نافەرمی بووە، بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە لایەن خێزانەوە ئاراستە كراوە، لە ڕێگەی ئەزموون و لاساییكردنەوە بووە. خێزانیش ڕێگه‌ و شێوازی تایبەتی خۆی لە پەروەردەكردنا جێبەجێ كردووە و بەپێی ئاستی تێگەشتن و دنیابینیی خۆی پەروەردەی منداڵی كردووە. ئامرازەكانی فێربوون بریتی بوون لە: نەریتەكان، سیسته‌می بەهاكان، هونەرەكانی بەرهەمهێنان وەكوو ڕاوكردن، كشتوكاڵ، چنین و هتد.

کۆمەڵگەو پەروەردەی نادروست:
کۆمەڵگەی جیهانی سێیەم بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دوو جۆر پەروەردەی نادروست لەپاڵ پەروەردەی دروست و تەندروستا بوونی هەیە، لێرەیا تەنها تیشک ئەخەینە سەر دوو جۆرە نادروستەکەیان:

جۆرێکیان ئەوەیە خێزانەکان هەر لە مناڵیەوە بەهۆکاری جیاواز دەستبەرداری پەروەردەی مناڵەکانیان ئەبن و ئەیانێرنە بازاڕی کار و پارەپەیاکردن، ئیتر مناڵ پەروەردەی شەقام و کۆڵان و بازاڕ و گوزەر و سەرقەبرانەکان وەرەگرێت.
لە مێرمناداڵیشا ڕوو لە چایخانە و کافتریا و بلیاردخانە و نێرگەلە و لە پاڵیشیا مادەهۆشبەرەکان و کاری نایاسای و سەرەتاکانی قۆڵبڕین و ووردە دزی فێرەبن.
لە گەورەبوونیشا ڕوو لە قومارخانە و مەلها و یانەی شەوانە و کاری نایاسای و قاچاغ و گیرفانی بڕینی میلەت و گەندەڵی و سیاسەت بە مەبەستی بازرگانی و دانانی حیزب بۆ خۆدەوڵەمەندکردن و داپۆشینی دزی و تاڵانی و قەرزە کەڵەکەبۆکان و تا کار ئەگاتە ئەوەی ئەبن بە مافیای شەوان و سیاسی باڵا بەڕۆژ.

جۆری دووەمیان ئەوەیە کە خێزان بەبێ لێپرسینەوە مناڵەکانیان ڕەوانەی پەرستگاکان ئەکەن بە مەبەستی خواپەرستی بەبێ ئەوەی بزانن لەوێ چی ئەگوزەرێ و باسی چیان بۆئەکرێ.
لە هەنگاوی یەکەما مێشکیان ئەشۆنەوە و ڕایان ئەکێشن بۆ ئەو جۆرە لە باوڕەی کە خۆیان مەبەستیانە و هەر لەسەرەتاشەوە تۆوی ڕق و جیاکاری لە مێشکیان بەرامبەر ئاین و خەڵکانی دەرەوەی بازنەی باوەڕەکەی خۆی تیائەچێنن.
لە مێرمناڵیشا بەتەواوەتی لە کۆمەڵگە دایانئەبڕن و بیری توندڕەوی و ئیرهاب لەژێر ناوی خواوەند و پەڕتوکە ئاسمانیەکان لە مێشکیانا ئەچێنن و ئەیانکەن بەجەلادی ناوماڵ بۆ ئازاردانی خێزان بەگشتی و خۆشکەکانیان بەتایبەتی.
بەشێکیان هانەیەن تا پەیوەندی بە ڕێکخراوە تیرۆرستیەکانەوە بکەن، سەرەنجام هەر لەسەرەتاکانی بەهاری تەمەنیانا جوانەمەرگ ئەکرێن و ناوی تیرۆرست بەباڵایان ئەبڕێت، مۆری ئیرهابیش لەناوچوانیان ئەیرێت و خێزانەکانیشیان سەرگەردان و دایک و باوکیان جەرگ سوتاوئەکەن.
کە گەورەش ئەبن بەشێکیان بۆ خۆ گەورەکردن و گیرفان پڕکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە لە باوەڕەی کە خۆی بڕوای پێیەتی ئەکرێن بە بانگخواز و لەژێر ناوی بەهەشت و حۆریا هانی گەنج و لاوەکان ئەیەن پەیوەندی بە حیزب و ڕێکخراوە ئیرهابیەکانەوە بکەن لەلایەک، لەلایەکیتریشەوە لە هەوڵی ئەوەیان دوژمن و داگیکەرانی وڵاتەکەت وەک فیریشتە و فریادڕەس پێبناسێنن، تەنها لەبەرئەوەی سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکاریش هەڵگری هەمان بیروباوەڕی ئاین و مەزهەب و دنیابینیە..
ئەو بەشەشیان کە ئەمێننەوە ڕایان ئەکێشنە ناو ڕێکخراو و حیزبەوە تا ئەیانکەن بەئەندام پەرلەمان و وەزیر سەرکردایەتی حیزب، ناشترین پەیامیشیان تێرکردنی حەزە سێکسیەکانی خۆیانە لەژێر ناوی جێبەجێکردنی شەریعەیا، چوار ژن لەدەوری خۆیان کۆئەکەنەوە وەک ئەوەی ئەو کارە گرنگترین و تاکە ئەرکی سەرشانیانبێ، بەکوردی و بەکورتی ئەو سونەت بەتامی فەرز جێبەجێئەکەن.

ئەرکی حکومەت:
بەداخەوە حکومەتێکیش هەیە کە ئەکرێ بە حکومەتی ژمارەکان ناوزەند بکرێ، تەنها و تەنها کاری ئەوان بووە بە ساغ کردنەوەی ژمارەکان و کەرتەکانیتریان لەبیرکردووە، بەتایبەتیش کەرتی پەروەردە.
لە فێرگەو خوێندگاکانی کوردستان جگە لەوەی زانستێکی کۆڵەوار هەیە بەڵام پەروەردە بوونی نییە، ئاخر زانستی بێ پەروەردە وەکو لاشەیەکی بێ مێشک و چاو و چاق و دەستە.
ئەوە کاری حکومەتە کە هەر لە مناڵیەوە خۆشەویستی نیشتمان و خاک و گەل لەدڵی فێرخواز و نەوەی سەردەما بڕوێنێ، ئەبێ حکومەت لەڕێی پەروەردەیەکی دروست و تەندروستەوە ئەوە لە مێشکی مناڵانا بچەسپێنێ کە مرۆڤ ئەبێتە هەڵگری ناسنامەی ئەو خاکەی لەسەری ئەژی، ئەبێ لەسەرەتاوە مناڵان تێگەیەنرێ کە هیچ شتێک لە خاک و نیشتمان و خێزانەکەت لەپێشتر نیە، ئەبێ مناڵان فێرکرێ کە خۆشەیستی نیشتمان لەسەرو باوەڕداری و ئاینیشەوەیە، بگرە ئاینەکانیش جەخت لەسەر خۆشەویستی نیشتمان ئەکەنەوە.
کاری حکومەتە هەر لەسەرەتاوە بچێتە ناو قوتابخانە، فێرگە، مزگەوت، کەنیسە و پەرستگاکانیترەوە و بەوانەی پەروەردەی دروست و تەندروست ئامادەی هەبێت و ڕێگەنەیا هەر کەسێک بەئارەزووی خۆی و بەگوێرەی بیرو هزر و باوەڕی خۆی نەوەی پاشەڕۆژ دەرسدابات.
ئەوەتا لە بێئاگای و بێ پلانی حکومەت و نەبوونی پەروەردەی دروست لە فێرگە جیاوازەکانا، ئەگەر نیوەی کۆمەڵگەش نەبێ بەڵام بەشێکی زۆری لایەنی کەم دوودڵ بووە لەوەی ئایا کوردستان پیرۆزترە بۆ تاکی کورد یان مەکە؟
ئەگەر لەسەرەتاوە وانەی پەروەردە بەهەند وەرگیرایە لای حکومەت و گرنگی پێبیرایە ئەوا نەک هیچ کەسێ دوودڵ نەئەبوو کە بەڵێ و وە بێگومان خاکی کوردستان پیرۆزترە لە مەکە بەڵکو بیرکردنەوەکان بەجۆرێک ئەبوو کە هەرگیز پرسیارێکی لەوجۆرە نەبیری کەسا ئەهات و نەئەشکرا.

پرسیاری نابەجێ:
پرسیارێکی تەلقینی لە کەسێکی بەناو باوەڕدار و بانگخوازەوە کە ئایا کوردستان پیرۆزترە یان مەکە؟ تەنها نیشانەی ئەوەیە کە لەو وڵاتەیا تەنها زانستێکی کرچ و کاڵ فێری فێرخوازان ئەکرێ و هیچ گرنگی بە پەروەردە نایرێ.
تەمەنی حکومەتی هەرێم ٣٠ ساڵە، ئەو کەسەی کە ئەو پرسیارە نەشازەی ئاڕاستەی کۆمەڵێک ئامادەبوونی کۆبوونەوەیەک کردووە، پەروەردەی لەخێزانێکی کورد و مامۆستای کورد وەرگرتووە، نیوەی تەمەنی لەسایەی حکومەتی خۆماڵیا بەسەربردووە، بەو واتایەی حکومەتی هەرێم لە ٣٠ ساڵی تەمەنیا سەرکەوتوو نەبووە بەهاکانی گەل و نەتەوە و نیشتمان بەدروستی بگەینێتە ناو خێزان و فێرگەکان و لەوێشەوە ڕۆچیتە ناو کۆمەڵگەوە.
باوەڕناکەمەم خەڵکی مەدینە مەکەی لاپیرۆزتربێ لە مەدینە، خەڵکی قودس، قوم، نەجەف، کەربەلاش بەهەمان شێوە. خەڵکی شارە عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامیش هەر شارو وڵاتی خۆیان لە مەکە لاپیرۆزترە، خۆ ئەگەر واش نەبووایە یەمەنییەکان بۆردومانی ئەو وڵاتەیان نەئەکرد کە مەکە بەشێکە لێی.
نزمی ئاستی پەروەردە گەشتۆتە ئەوەی کەسێک پرسیارێکی هێندە نەشاز ئاڕاستە بکات کە ئەوەش لوتکەی خۆ بەکەمزانی و زەلیلی بیرو هەستی نەتەوایەتیە.

لەناو کوردا نەبێت بڕوا ناکەم هیچ موسلمانێکیتر بوونی هەبێ بەم جۆرە داڕوخابێت و نیشتمانی خۆی بە ناپیرۆز تەماشا بکات.
مەکە پیرۆزە بۆ موسوڵمانان بەڵام خاکێک کە شاخی جودی و ئیبراهیمی باوکی پەپامهێنەرانی هەبێ چۆن ئەکرێ پیرۆزترین نەبێ لایەنێ کەم بۆ تاکی کورد.
کەم کەس نکۆڵی لەوئەکات مەکە پیرۆزە بۆ موسوڵمان، بەڵام کەسیش بۆی نیە کوردستان بەکەمتر تەماشاکات، لەکۆتایشا
مرۆڤەکان ئازادن بچن بۆ ئەو جێگەیەی لە نیشتمانەکەی خۆیان بەپیرۆزتر ئەزانن خۆ کەس ڕێی لێنەگرتوون.

سامانی وەستا بەکر
١٣-٨-٢٠٢٢ سوید-ستۆکهۆڵم




گفتوگۆ لەگەڵ فاتح بەهرامی سەبارەت بە سیستەمی پەرلەمانی… وەرگێڕانی: کاوە عومەر

پێگەی پەرلەمان لە سیستمی حكوومەتی دڵخوازی ئێوەدا چییە؟ ئایا سەرۆک کەسی یەکەمی ئەو وڵاتەیە یان سەرۆک وەزیران؟

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

پەرلەمان لە سیستمی حکومەتی ئێمەدا جێگەی نییە. پەرلەمان تەنانەت باشترین جۆریش وەک وڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداری ئامرازێک نییە بۆ ئەوەی خەڵک بەشداری لە دەسەڵاتدا بکەن. پشكی بەشداریی خەڵك لە سیستمە پەرلەمانییەكاندا هەمان شتە كە چوار ساڵ جارێك یەک جار دەنگ بدەن. لەم چوار ساڵەدا، تا هەڵبژاردنی داهاتوو، دەنگدەر ناتوانێت نوێنەرەکانی بگۆڕێت، کەس پرسیاری لێ ناکات و گوێی لێ ناگرێت، هیچ ڕۆڵێکی لە پەسەندکردن و ڕەتکردنەوەی یاساکاندا نییە، ئەگەر هەر ناڕەزایەتییەکی هەبێت،دەستی بەهیچ شوێنێک ناگات. بۆیە ڕۆڵ و بەشداریی خەڵک لە حکومەتدا دیارە و پرۆسەی هەڵبژاردن تەنها ئامرازێکە بۆ بەدەستهێنانی شەرعییەتی دەسەڵاتدارێتی و حکومەتە.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەم بەدەستهێنانی شەرعیەت بۆچی پێویستە و تایبەتمەندییەکانی چین؟ یەکێک لە درۆ گەورەکانی تیۆریسێنان و وتەبێژانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری پەیوەندی بە ڕۆڵ و پێگەی حکومەتەوە هەیە. ئەو وێنەیەی کە لە حکومەت دەدرێت بەدەستەوە ئەوەیە کە حکومەت ئۆرگانێکی جەوهەرییە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا، کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە گشتیەکان دەکات و دەیپارێزێت و سەربەخۆیە لە چینە کۆمەڵایەتییەکان و بەرژەوەندییەکانیان. لەسەر بنەمای ئەم وێنە درۆینەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خەڵک لە هەڵبژاردنێکدا حکومەتی خوازراوی زۆرینەی کۆمەڵگا هەڵدەبژێرێت، و شەرعیەتی پێدەبەخشێت.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە حکومەت نوێنەری چینی سەرمایەداری و ئامرازی کۆنترۆڵکردنی جەماوەری خەڵکی ژێر چەوسانەوە و دەزگا سەرکوتگەرەکان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بۆرژوازییە. پێش هەڵبژاردن و پەرلەمان، هێزە چەکدارەکانی بۆرژوازی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی چینی دەسەڵاتدار و حکومەت بوونیان هەیە و ئامادەن بۆ تەقەکردن. شانبەشانی ئەم هێزە چەکدارە یاسای تاوانکاری هەیە بۆ بەرگریکردن لە دەسەڵاتی ئەم چینە و بەرگریکردن لە وێنەی ئەو لە کۆمەڵگادا، هەروەها دادگا و زیندانەکانیشیان هەیە بۆ دەستەبەرکردن و جێبەجێکردنی ئەمانە. ئێستا ڕۆڵی هەڵبژاردن ئەوەیە کە یەکێک لە ڕەوتەکانی ناو ئۆردوگای بۆرژوازی بهێنرێت بۆ ئەوەی لە قۆناغێکی دیاریکراودا کار بۆ بەڕێوەبردنی ئەم سیستەمە بکات. بۆیە سەرەڕای هات وهاواری بۆرژوازی سەبارەت بە حکومەت، پەرلەمان و هەڵبژاردن ناتوانن سروشتی چینایەتی حکومەت بشارنەوە. لە هیچ کام لەو وڵاتانەی سیستمی پەرلەمانییان هەیە، خەڵک لە ڕێگەی دەریچەی پەرلەمانەوە نەیتوانیوە بچوکترین کاریگەرییان لەسەر سیاسەت و کردەوەی حکومەتەکان هەبێت.
جگە لەم خاڵە گشتییانە، لە ئەمریکا و ئەوروپای ڕۆژئاوا کە بۆرژوازی شانازی بە دیموکراسییەکەیەوە دەکات، پەرلەمان دۆخی باش نییە. خەڵک لەدەست دەست کردنی دەسەڵاتی نێوان دوو سێ حیزب لەم وڵاتانەدا بێزار بووە و قەیرانی ئابوری و بێ توانای سەرمایەداری لە وەڵامدانەوەی کێشەکانی خەڵک قەیرانی بەرەو پەرلەمانەکان بردووە.
سه باره ت به به شی دووه می پرسیاره كه ، سه رۆك کۆمار و سه رۆك وه زیران به شێكن له سیستمی حكومه تی په رله مانی بۆرژوازیین، یه كێكیان یان هه ردووكیان له سه رۆكی حكوومه تدان. بەڵام لەو سیستمی حکومەتیە جێ مەبەستی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری جۆرێکە لە حکومەتی شورایی. دابەشكردنی كار لە حكومەتی شورایدا چییە و چۆن بەرپرسیارێتییەكان لە شوراكاندا دابەش دەكرێت یان كەسێكی وەك سەرۆك وەزیران لە سەرۆكیایەتی شورایی سەرتاسەریدا هەیە یان نا، ئەمانە هەموو ئەو پرسانەن كە خودی شوراكان بڕیاری لەسەر دەدەن وە کاروباری شوراکان دەبێت. هەندێک خاڵ کە دەتوانرێت لەمەودوا وەک بنەمای گشتی بگوترێ بریتین لە:
١- مومارەسەی دەسەڵاتدارێتی لەسەر ئاستە لۆكاڵی و سەرتاسەریە جیاوازەكان لەلایەن خودی شوراكانی خەڵکەوە ئەنجام دەدرێت، شوراكان هەم وەك یاسادانەر و هەم وەك جێبەجێكاری یاسا كاردەكەن. ٢- باڵاترین ده‌زگای حكومه‌تی وڵات بریتییه‌ له‌ كۆنگره‌ی سەرتاسەری شوراکانی خەڵک. ٣- ئەو کەسانەی کە لەلایەن خەڵکەوە وەک نوێنەری خۆیان یان بۆ پلەو و پۆستێکی دیاریکراو لە شوراکاندا هەڵیانبژاردووە، هەرکاتێک دەنگدەران بیانەوێت دەتوانن لەکارەکانیان دووریان بخەنەوە. ٤- هه‌ر كه‌سێك كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵ زیاتر بێت به‌ ئه‌ندامی ده‌نگده‌ری شورای ناوچه‌كه‌ی داده‌نرێت و مافی خۆپاڵاوتنی هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسیارتیەکانی شوراکانی خۆجێی و پۆسته‌كان یان نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵا.
لەمانەوە ئاسانە تێبگەین کە تەنیا لەم سیستەمە دەسەڵاتدارێتیەدایە کە بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی ئیرادەی خەڵک و بەشداری خەڵک لە بابەتی حوکمڕانیدا دەبێتە پراکتیکی. بۆرژوازی کە ناتوانێت بەرگری لە دیموکراسی نوێنەرایەتی خۆی بکات لە بەرامبەر سیستەمی شورادا، تووشی وەهم دەبێت و پەنا بۆ ئەوە دەبات کە سیستەمی شورایی ئاژاوە دروست دەکات و خەڵک ناتوانن ڕۆژانە کۆببنەوە و بڕیار بدەن. لە وەڵامی ئەمانەدا تەنها دەبێ بڵێین کە پێویستە چەک و دادگا و زیندان و ئەشکەنجەدانەکانتان بپێچنەوە، کە پێویستە بۆ پاراستنی سیستەمی ئێستا، و بۆ ماوەیەک ددان بە جەرگی خۆتاندا بنێن، و ئەم ئامرازانە بەکارمەهێنن لە تاوان، و با خەڵک بە شوراکان وڵات بەڕێوە ببات، ئەنجامی “ئاژاوە” و بڕیاری ڕۆژانە ببینە. سروشتییە بۆرژوازی بە زمانێکی خۆش ئەم ئامۆژگارییە قبوڵ ناکات و دەبێ بە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیەوە لە سەر ڕێی مرۆڤایەتی ڕابماڵرێن.
بەڵام چ شتێک گەرەنتی ئەوە دەکات کە حکومەتی شورایی بە پێوە بمێنێتەوە و ڕووبەڕووی هەمان کێشەی حکومەتەکانی دیکە نەبێتەوە؟ بەڕای من لێرەدا دوو فاکتەری سەرەکی ڕۆڵیان هەیە. یەکەم: لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم حکومەتەوە ئەوە خەڵک خۆیانن کە هەم یاسا دەردەکەن و هەم جێبەجێی دەکەن. ڕوونە کە خەڵک یاسا و بڕیار بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەرناکەن.
دیارە ئەو خەڵکەی کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەگرتووە و ژیان و خۆشگوزەرانی خۆیان و منداڵەکانیان و هاوشێوەکانیان بۆ ئەوان گرنگن، ئامادە نین ڕۆڵی خۆیان لەم حکومەتەدا لەدەست بدەن یان بە هەر نرخێک بێت زیان بەم حکومەتە بگەیەنن .
خاڵی دووەم و زۆر گرنگە کە لە ڕاستیدا بناغەی یەکەمیانی پێوە بەستراوەتەوە، پەیوەندییە ئابوورییەکانە. ئێمە باسی حکومەتی کرێکاری دەکەین، واتە حکومەتێک کە تیایدا ئچەوسانەوەی مرۆڤ هەڵدەوەشێتەوە و لەم پەیوەندییەدا سیستمی سورایی دادە مەزرێت. بە واتایەکی تر کاری کرێ هەڵوەشاوەتەوە و خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەم نەماوە و هەموو زەوی و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بوونەتە موڵکی بەکۆمەڵی کۆمەڵگا (نەک حکومەت). لەم جۆرە پەیوەندییانەدا کە هیچ ئیستغلالکردنێک نییە و کاتێک ئامانجی بەرهەمهێنان دابینکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤە لەبری قازانج بێت، ئەوا بەرژەوەندی تاک و کۆمەڵگا بەیەکەوە دەبەسترێتەوە و بناغە کولتوورییەکانی کۆمەڵگا بە ئاراستەی دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئینسانی دەگۆڕدرێن.
لە وەها دۆخێکدا کۆمەڵگا بە تەواوی توانایەوە تێدەکۆشێت بۆ پاراستن و لەسەرپێ مانەوەی ئەو پەیوەندیانەی کە بۆ یەکەمجار بەختەوەری و خۆشگوزەرانی و ئازادی مرۆڤەکان وەک ئامانجی خۆی دادەنێت و بە توندی دەوەستێتەوە. دەبێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ بۆرژوازی و وتەبێژەکانی دەیکەن لە دژی کۆمۆنیزم و دژی سیستەمی سورایی وەک بەشداری ڕاستەوخۆی خەڵک لە بابەتی حوکمڕانیدا تەنیا ڕێگریکردنە لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی نوێ لەسەر بنەمای نکۆڵیکردنی لە بناغەی پەیوەندییەکانی سەرمایەدارییە.

١٤\٨\٢٠٢٢




ڕانانێکی کورت بۆ چیرۆکی (لوتبەرزی)… شەماڵ بارەوانی

لوتبەرزی/
چیرۆکێکی خاتوو(ڕۆزا حەمەساڵح)ی نووسەر و وەرگێڕکارە.

نووسەر لەو چیرۆکەدا باس لە کچێک دەکات بەناوی (ئاشنا).
ئاشنا، پاڵەوان و کارەکتەری سەرەکی چیرۆکی (لوتبەرزی)یە.
ئەو کچێکە گیرۆدەی پەتای لوتبەرزی و خۆبەزلزانی دەبێت و بەدەستەکانی خۆی قوڕ بۆ ژیانی خۆی دەگرێتەوە و ئەو لوتبەرزی و لەخۆباییەی کە سەرەتای هەموو ئەو کارەسات و ئافاتانەیە، دواتر بەسەری دێت و ژیانی لێدەکات به ژار و قوزەلقورت و دۆزەخ.
بەو چەشنە، ئاشنا لوتبەزی و غروریەکەی و گوێ نەگرتنی لە هاوڕێ دڵسۆزەکەی تووشی هەڵدێر و ماڵوێرانی دەکات.

لە (لوتبەرزی)دا
خاتوو ڕۆزا، باس لە ئافاتێکی تری کۆمەڵی نێرسالار و خێڵەکی و عەشایەر بیر و باوەڕ دەکات،
کۆمەڵێک کە لە ڕوانگەیەکی زۆر نزم و نامرۆڤانە و پیاوسالارانە لە ژن و کچ دەڕوانێت.

کۆمەڵێک، هێشتا وەکو پله دوو و سێبەر و کۆپی و پاشکۆی پیاو سەیری ژن دەکات.

لوتبەرزی/
دەیەوێت پێمان بڵێت کە کۆمەڵێکی پاتریارکی ناشارستانی، کۆمەڵێک کاتێک ژن جیا دەبێتەوە بەکەم سەیری دەکەن، لە کاتێکدا پیاو ڕۆژی لە سەت دانە جیابێتەوە عەیب و نەنگیەکی تیا نییە، وەلی بۆ ژن بەسە تا کۆتایی تەمەنی لەوەها کۆمەڵێکی عەشایەر ونێرسالارادا پێی بگوترێت:گەر باشبوایت تەڵاق نەدەدرایت و دووجار شوت نەدەکرد و تامردن لۆمە و سەرکۆنە بکرێت و وەکو خەجاڵەتیەک بە نێوچاوانی دابدرێتەوە و بکرێت بە لەکێکی عار و بەتەوێڵیەوە بڵکێندرێت.

لەوەها کۆمەڵێکدا، کە ڕەگی خۆی لەسەر بنەماکانی پێیاوسالاری داکوتاوە،
کۆمەڵێک، بە جەستە و فیزێکی لەسەردەمی مۆدێرنەدا بژیت و غەرقی ناز و نیعەمەتەکانی جیهانی تازەگەزێتی بووبێت، وەلێ بە مینتاڵێنت و ئەقڵیەت و بیرکردنەوە، هێشتا سەدەکانی ناوەڕاستی تێنەپەڕاندبێت و گیرۆدەی دەستی ئەقڵیەتی پیاوسالاری بووبێت و بە پیاو بڵێت مادام ژنەکەت کوڕت بۆ ناخاتەوە، ژنێکی تری بەسەردا بێنە
:(دایکم کوڕی نەبوو، هەمیشە بە چاوی وجاخ کوێر لێیان دەڕوانی، هەتا باوکم لەگەڵماندابوو بەردەوام هانیان دەدا بۆ ئەوەی ژنی دووەم بێنێت، تاوەکو کوڕی ببێت.).

نووسەر لە لوتبەرزی/دا
دەیەوێت پێمان بڵێت:لەوەها کۆمەڵێکدا، هێشتا ژن وەکو ئامڕازی وەچەخستنەوە و مناڵ بەخێوکردن و خزمەتکاری پیاو بۆ مەبەستی جنس لێی دەڕواندرێت،
نەک وەکو ژنێکی خاوەن ئیرادە و بە هێز، وەکو مرۆڤێکی یەکسان و هاوشان لەگەڵ پیاو، وەکو کەسێکی خاوەن ماف و ئازادی و کەڕامەت و کەسایەتی.

نووسەر لە لوتبەرزی/دا
لە میانی چیرۆکی هاوسەرگیری کردنی(ئاشنا) لەگەڵ(ڕێبوار)دا،
دەیەوێت پێمان بڵێت، هەر پرۆسەیەک لەسەر لێک تێگەیشتن و خۆشەویستی و بەڵێنکی پاک و درووست، لەسەر بنەمای یەکترقبوڵکردن و ڕاستگۆیانە نەبێت، ئەوە بێگوومان پرۆسەیەکی شکستخواردوو بێ مانادەبێت.

هاەر پرۆسەیەک لە پێناو ماڵ و سامان و پول بێت، چارەنووسەکەی هەڵوەشاندنەوە و نەمان دەبێت،
هەمان شێوەی چیرۆکی هاوسەرگیری کردنی ئاشنا، لەگەڵ ڕێبواردا.

لوتبەرزی/
دەتوانین بڵێین ژننامەیەکە، چیرۆکی ئازارەکانی ژنێکە و نووسەر لە میانیدا خەم و خەون و ناخۆشی و نەهامەتیەکانی ژنی نووسیوەتەوە.

لوتبەرزی/
چیرۆکێکی ٢٢ لاپەڕەییە. چیرۆکێکی بچووک بە قەبارە، وەلێ مەزن لە مانادا. چیرۆکێک هیچی کەمتر نییە لەو چیرۆک و ڕۆمانانەی نەوال سەعداوی و فەزیلە فاروق نووسیویانە، چیرۆکێک هەڵگری پەیامێکی جوان و مرۆڤانە و قوڵە.

لە لوتبەرزی/دا
چەند کەسایەتی و کارەکتەرێک ڕۆڵ دەگێڕن،لەوانە:

ئاشنا/
پاڵەوانە شکستخواردووەکەی چیرۆکی لوتبەرزی.
ئەو کچەی کە خۆی قوڕدەکات بەسەر خۆیدا و بە هۆی لوتبەرزیەکەوە تەواوی ژیانی خۆی وێران دەکات.

سۆران/
کارەکتەرێکی فێڵباز و فریوەر و نامرۆڤ، ئەو پیاوەی تەنها وەکو ئامڕازی خۆ خاڵی کردنەوە و ئامێری سێکس لە ڕەگەزی مێ دەڕوانێت.
ئەو پیاوەی لەپاڵ لوتبەرزیەکەی، ئەمیش بەژدارە لە زیاتر خەستکردنی قوڕی ژیانی ئاشنا و ئاشا تووشی گەورەترین هەڵەی دەکات و وای لێدەکات ناپاکی لە پرۆسەی هاوسەرگیری بکات و بەڵێنی درۆینەی پێ بدات و دواتر لە هاوسەرەکەی جیای بکاتەوە و خۆیشی پشتی تێبکات و ئاشنا سەرگەردان و ماڵولێران و بێ کەس بکات، لە دوورە وڵاتی و تاراوگەدا.

ڕێبوار/
ئەو کوڕەی خاوەنی کارەکتەرێکی ئەرێنی و جوانە و زۆر بە پاکی ئاشنای خۆشدەوێت. ئەو ئاشنایەی تەنها لە پێناو ماڵ و سامان شووی پێدەکات و پرۆسەی هاوسەرگیری پێک دێنێت، نەک سۆز و خۆشەویستی.
ماوەتەوە بڵێم:
دڵخۆشم بەوەی کاتێک دەبینم، خانمێکی کورد لە جیاتی ئەوەی پیاو بێت باس لە ژن بکات و چیرۆک و ڕۆمانی لەسەر بنووسێت، ئەو خۆی بەو ئەرکە پیرۆزە هەڵساوە و خەم و موعانات و خەون و ئازارەکانی ژنی نووسیوەتەوە.
بێگوومان چیرۆکێک ژن، ژنی تێدا بنووسێتەوە زۆر جیاوازترە لەوەی پیاوێک دەیکات!

بە گشتی لوتبەرزی چیرۆکێکی کاریگەر و جوان و بەهێزە، چی لە ڕووی زمان و تەکنیک، چی له ڕووی سەرد و گێڕانەوە و نووسەر بەزمانێکی تابڵێیت ئەدەبی و پاراو جوان و دەوڵەمەند نووسیویەتی.
دڵنیام ئەو چیرۆکە یەک تۆزیتر لق و شتی بۆی زیاد کردبوایە، ڕۆمانێکی یەجگار ناوازەی لێدەردەچوو.




قەڵەم بەدەستانی کورد و پەکەکە و چالاکی و هەردوو لایان… زاهیر باهیر

جێگای داخە کە زۆرێك لە قەڵەم بەدەستانی کورد بە ناوی دڵسۆزی بۆ پەکەکە و باکور و ڕۆژئاوای کوردستنانەوە گەورەترین خزمەت بە دەوڵەتی تورکیا و لە سەرویانەوە ئاکەپە و ئەردۆگان دەکەن.
ئەمانیش وەکو میدیای دەوڵەتی تورکیا و میت بەڵام بە وتار و نوسین و بە مەبەستی جیاواز تەواوکەری سیاسەتی ئێستای ئاکەپەن. ئامانجی سەرەکی بەناوی بەرگرییکردن لە کورد و باکور و باشوور دنەی شەڕی بەردەوامی نێوان پەکەکە و تورکیا دەدەن، هانی ڕشتنی خۆێنی زیاتر و سوتانی جەرگی دایکان و باوکانی گەریلاکانی پەکەکە دەدەن، ئەمانە خەنجەر لە کا دەدەن ، بەنزین بەسەر ئاگری کڵپەسەندووی چەند دەیەیەك دەکەن کە چی تر تین و گەرمی گڕەکەی کارایی نەماوە و کاتی کوژاندنەوەیەتی و گۆڕین و بەکارهینانی ئەو وزە و تینە لە کە ناڵێکی دیکەی تێکۆشانەوە: خەباتی جەماوەریانەی سەرانسەری تورکیا.
ئەمانە خەریکی ئەو کارە قێزەوندەن، کاری هاندان و بەردەوامیدانی بە خوێنڕشتن بە کوشتاری بە کۆمەڵ ، بە وێرانکردنی خاك و نیشتمان و ژینگە کە لە لە کاتێکدا زۆربەی ئەم ئەفەندییە قەڵەم بەدەستانە لە دەرەوەی کوردستان دەژین و لە تەڕ دەخۆن و لە وشک دەنون . زۆریان لەم وڵاتانەدا بەردێك ناخەنە سەر بەردێك و وەکو تەڕاح لێیکەوتوون و جار بە جار بۆ دەستخۆشی لێکردنیان و لایك و کۆمنێنت و وتارەکانیان پۆستێکی قەبیح یا وتارێکی بێ ناوەرۆك و بێ بەڵگە بۆ بەردەوامیدانی شەڕ دەنوسن کە گوایە ڕێگەی سەرەکی ڕزگاری کوردە.
گەر بەڕاستی دەتانەوێت دۆستی کورد بن، ڕاستگۆ بن، بە ویژدان بن با هەڵوێستتان هاریکاری و ڕەخنە بێت . پەکەکە و بزوتنەوەی ڕۆژئاوا زیاتر لەوەی کە پێویستیان بە هاوپشتی و دەستخۆشی هەبێت، پێویستیان بە ڕەخنەی جددییە، پێویستیان بە سەرەکۆنە لەسەر سیاسەتی هەڵە و چالاکییەکانیانە کە تەنها کوشتن و بڕینی زیاتر دەهێنیت نەك ڕزگارکردنی بستێك زەوی.

لام وایە وەختی ئەوە هاتووە کە بوەستین لە لایکباران و دەستخۆشی ‌هێڕشی هەسەدە لە کوژرانی چەند سەربازێکی لەشکری تورکیا کە زۆر نزیکە کوردیش بن نەك تورك .

هاوکاتیس ئایە وەختی ئەوە نەهاتووە کە پەکەکە پێداچونەوەیەك بە سیاسەتەکانی خۆیدا بکات؟

دیارە ئەوەی کە من دەیڵێم پێشنیار نییە بۆ پەکەکە چونکە حیزب بە سەرکردە و بە بنکردەوە هەرگیز خۆیان بە هەڵە نازانن و و بە قسەی کەسیش ناکەن. ئەم تێڕوانینەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە سەرکردەکان و ڕابەرانی حیزب خۆیان لە هەموو کەس بە باشتر و بەتواناتر و زیرەکتر و ئاوەزدارتر دەبینن. کاری ئەوان کۆنترۆڵکردنی ئەندامان و کەرتکاریی نێوانی هاووڵاتیان و ململانێی دەسەڵات و کورسییە.

ئەوەی کە دەیڵێم دەربڕینی سەرنج و هەڵوێست و خوێندنەوەیەکە. پەکەکە بە بارودۆخێکی ئێکجار سەختدا تێدەپەڕیت کە هیچ حیزبێکی کوردستانیی و عێراقیی لەو بارودۆخە مەترسیدار و نادیارەی ئایندەدا ناژین.* پەکەکە لە قەیرانێکدایە کە تەنها و تەنها مەگەر هەڵبژاردنی حوزەیرانی ساڵی ئایندە بە گۆڕانی ئاکەپە ڕزگاری بکات ئەویش بە دەستپێکردنەوەی وتووێژ. بێ گومان ئەمەش هۆکاری زۆری هەیە بەڵام هۆکاری هەرە سەرەکی لەو قەیرانەی کە پەکەکە تێیدا دەژی و شکستی تەواویش بە ڕۆژئاوا دەهێنێت هەر وەکو چۆن بە هەدەپەی هێنا من لە دوو خاڵێ سەرەکیدا کۆی دەکەمەوە. ئەو دوو خاڵەش :

یەکەم: پەکەکە هیچ جۆرە پێداچونەوەیەك بە سیاسەتەکانی خۆیدا ناکات.
بڕوانە لە تەموزی2015 وە پەکەکە هەزار کەسی زیاتر لێکوژراوە، کوردستانی باکور وێران بووە، تورکیاش بە پاساوی بوونی پەکەکە لە باشووردا ناوچەیەکی تەواوی وێرانکردووە ژیان و سروشتی لە هەزاران دانیشتوی بناری قەندیل سەندۆتەوە، لەو لاشەوە هەرکەسێكی بوێت بە بێ ترس و بەو پەڕی ئازادییەوە دەیکوژێت. هاوکاتیش ئەم حەوت ساڵ شەڕەی نێوانی پەکەکە و ڕژێمی تورکیا نەك هەر کێشەی کوردی باکوری بستێك نەبردۆتە پێشەوە بەڵکو ئەوەندە زەرەری لێداوە کە هەگیزا و هەرگیز نایەنەوە جێگای خۆیان.
لەمانەش سەیرتر ئەو دیمانە و قسە بێ سەرو بەرانەی سەرکردەکانی پەکەکە وپەیەدە، ڕۆژئاوا دەیکەن جێگەی تێڕامانە کە کەسێك 40 بۆ 50 ساڵ لە حیزب و بزوتنەویەك بیت کەچی قسە لە هەوادا بکات!!! لەمانەش خراپتر کەسێك نییە لەناو پەکەکەدا چالەنجیان بکات؟ چەپڵەلێدەرەکانی دەرەوەی پەکەکەش هەر دەستخۆشی دەکەن و هانی شەڕ دەدەن بێ ئەوەی خۆیان لەسەفەر و گەشتی تورکیا و کڕینی کاڵای تورکی و تورکیا و سەیرکردنی دراما توڕەهاتەکانی تورکیا دوور بگرن!!
پرسیارەکە ئەوەیە ئایە وەختی ئەوە نەهاتووە کە پەکەکە تەنها بۆ دەقەیەك بیر لەوە بکاتەوە کە بەم شەڕە چییان بەچی کردووە؟ خەڵکی مامەڵەیەك دەکات، ڕەدەڵ و بەدەڵێك دەکات، دوکانێك دادەنێت، کە پاش ماوەیەکی کەم کە دەزانێت زەرەری لێدەکات ئیتر بیر لە چارەسەرێکی دیکە دەکاتەوە.

دووەم: ئەم ڕووداوە جەرگبڕانەی کە یەك بە دوای یەکدا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا ڕوویان داوە و ڕوودەدەن کە لەڕێگەی درۆنەکانی تورکیاوە ڕوودەدات یاخود لە ڕێگەی تیرۆرکردنەوە. لە هەموو ئەم ڕووداوانەدا پەکەکە پەنجە بۆ پارتی و دەزگەی سیخوڕی پارتی ڕادەکێشێت بێ گومان ڕەنگە بەشێکی کاری هاوبەشی نێوانی دەزگەی سیخوڕیی پارتی و میتی تورکیا بێت. بەڵام دەکرێت لە کاری تیرۆرکردنی درۆنەکاند ، دوو خاڵ ڕەچاو بکرێت:
یەکەم: کوشتارەکان پێشوەخت پلانی بۆ کراوە ئەوە نییە کەسێك پەیوەندی بە بەشی سەربازیی تورکییەوە کردبێت یا بە میت ڕابگەیەنێت . بەڵکو ئاگەدارکردنەوەکە زۆر وردەکاری تێدایە تەنانەت میت یاخود بەرپرسانی درۆنەکان پێشوەخت تەواوی پلانەکانیان پێدەدرێت و دەزانن : کەی ئەم سەیارەیە دەردەچێت، چەندکەسی تێدایە، لە کوێ دەوەستن ، مەنزڵگەیان کوێ و کوێیە.
گەر ئەمانە نەبێت چۆن درۆنێکی تورکی دەتوانێت سەیارەیەك لە ڕێی کەلار بکاتە ئامانج. گەر وا نەبێت چۆن دوو کەس لە ئەزمڕ لەناو دەیەها کەسدا دەکوژرێت؟ گەر پلانی پێشوەخت نەبێت چۆن لە دەروازەی موسڵدا درۆن تەعین دەبێت و هەڵدەکوتێتە سەر سەیارەیەك؟ گەر وا نەبێت چۆن مام زەکی و دیار غەریب دەبنە قوربانی بە درۆن یا ئامرازێکی دیکە؟ گەر پلانەکە زانراو نەبێت چۆن 3 لە ژنانی شەرڤانان کە یەکێكیا جێگری سەرەکی مەزڵوم کۆبانییە هەر ئاوا بە ئاسانی دەکوژرێن؟ چۆن ژنێکی دیکەی خاوەن ئەزموون و مێژوی تێکۆشان لە کەمپێکی خەڵکانی ڕۆژئاوادا لە عەربەتدا نەك شوینانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دەکوژرێت؟ چؤن هەر لەم مانگەدا ئەو قوربانیانە دەدرێت بە تایبەت کەسی وەکو ڕێزان جاوید؟ کە هەڵسو کەوتی ئەم هەڤاڵە و جێگرەکەی مەزڵوم کۆبانی و کوشتنی مام زەکی و دیار غەریب و ئەوانی تریان.. کە جوڵەی ئەمان زۆر دیاریکرا و نهێنی بووە و لە دانیشتنێکی تایبەتیدا باس کراوە و بڕیاری لەسەر دراوە. بە داخەوەم کە کاتێك دەڵێم لە ئایندەدا زۆری تریشی بە دوادێت.
ئەوانەی کە دەمێننەوە فەرماندەکانی قەندیلن نەك لە بەر ئەوەەی کە سەر بە دەوڵەتی تورکیان بەڵکو لەبەر ئەوەی کە مانەوەیان پێویستە بۆ بەردەوامیدان بە جەنگ ، جەنگێکی ماڵکاولکەر، شەڕێکی نیشتمان وێرانکەر، جەنگێکی بێ مایە و بێ دەسکەوت کە 3 کوردستانی بە خۆیەوە کاولکردووە .

دووەم: ئامانجی تیرۆرکردنەکان هەڵبژاردەیە و قوربانییەکان یەکیی یەکین و کوردانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتن، نەك کوردی باشوور. باشە چۆن دەکرێت کە یەکێکی وەکو زەکی چەلەبی، ڕێگای پێبدرێت نزیکەی ساڵێك لە حیواردا بێت لەگەڵ میتی تورکیدا؟!!. ئەمە جێگای سەرنج و تێڕامانی وردە دیارە ئەم کابرایە ئەوەندە ساویلکە بووە کە باوەڕی نەبووە کە دەیکوژن، یاخود بەو پەیوەندییەی کە هەیبووە لە خشتەیان بردووە کە بێ خەم بێت ناکوژرێت. زەكی دەبوایە هەر لەیەکەم حیوارەوە ژمارەکەی بگٶڕیایە و ئیحتیاتی وەرگرتایە. ئێمە نازانین چی وتراوە و چی نەوتراوە، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەو حیوارە بۆ من زۆر قسە هەڵدەگرێت و زۆر وردەکاری دەردەخا. تکایە وا مەزانە کە من زەکی تاوانبار دەکەم بە هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ مییت-دا.

ئایا ئەی قەڵەم بەدەستانی کورد ، ئەی پیاوان و ژنانی هەلهەلەکێشی جەنگ و دەستخۆشی لێکەری پەکەکە ئەی ئەندامانی ڕیزەکانی خوارەوەی پەکەکە و پەیەدە هەرگیز ئەو پرسیارەتان لە خۆتان کردووە کە بۆچی دەوڵەتی تورکیا ئۆجەلان بەرنادات؟
دەوڵەتی تورکیا نایەوێت ئۆجەلان بەربدات لەبەر ئەوەی کە دەزانێت ئۆجەلان زۆر دەمێکە گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە شەڕی چەکداریی لە قازانجی کورد نییە و دەبیت بە هەر نرخێك بێت بوەستێت. دەزانێت گەر ئۆجەلان بەر ببێت ئیتڕ شەر وشەڕکەران دەوەستێنێت ، نەک هەر ئەوەش زۆرێك لە سەرانی پەکەکەش وەدەر دەنێت و نزیکیشە کە دادگاییان بکات .
دەسەڵاتدارانی تورکیا دەزانن بوونی بزوتنەوەی چەکداریی پەکەکە گەورەترین سوودیان پیدەگەیەنێت، هۆکاری سەرەکی مانەوەیانە، هاندەرێکی باش و بیانوویەکی چاکە بۆ وێرانکردنی تەواوی کوردستانی باکور ، هۆکارێکی گرنگە لە ڕوونەدانی مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندان و پرۆتێستی زۆر گەورە لە تورکیا، چونکە میدیا و پاگەندەی تورکیا توانوێتی کە هاووڵاتیانی ئاسایی تورکیا بگەیەننە ئەو قەناعەتەی دووژمنی سەرەکی ئەوان ” تیرۆریزم و تیرۆریستانە ” کە هەڕەشە لە کییانی گەلی تورك و دەوڵەتەکەیان دەکەن .
وەستانی ئەم شەڕە هەتا زووتر بێت سوودمەندترە ، ئاگربەستی یەكلایەنانە بۆ هەمیشە، باشترین خزمەتێکە کە پەکەکە بیکات بە خۆی و مانەوەی و بە میللەتی کورد و بە چینی کرێکاران و هەژارانی تورکیاش. کاتی ئەوە هاتوە کە دەستبەرداری چەك ببن دەبێت ئەوە تێبگەن کە ئەزموونەکان و ڕووداوەکان و گۆڕانی بارودۆخەکە بزوتنەوەی چەكداری و چەکبازیی توڕداوەتە زبڵدانی مێژووەوە.

زاهیر باهیر
14/08/2022
…………………………..

*لە 31/12/2017 ئەم وتارەی کە لەم لینکەدا هاتووە بە هەردوو زمانەکە، کوردی و ئینگلیزی، لەسەر پەکەکەم بڵاوکردۆتەوە. تکایە گەر خوازیاری بیبینی کلیکی لەسەر بکە.

*https://zaherbaher.com/2018/01/10/%d9%be%db%95%da%a9%db%95%da%a9%db%95-%d8%a8%db%95%d8%b1%db%95%d9%88-%da%a9%d9%88%db%8e-%d9%85%d9%84-%d8%af%db%95%d9%86%db%8e%d8%9f/

Zaherbaher.com




ڕۆڵی ژن له‌به‌یت و باوی فۆلکلۆری كوردی ‌دا… ره‌سوڵ بۆسكێینی

به‌پێی ئه‌و شاره‌زایانه‌ی له‌بواری گۆرانی و مۆزیك و فۆلكلۆریان كۆڵیوه‌ته‌وه‌، ده‌ربڕینی گۆرانی له‌هه‌ستی ناخی مرۆڤ دا زۆر كۆنه‌، له‌وانه‌یه‌ سه‌ره‌تا به‌نزا و پاڕانه‌وه‌ی ئایینی بۆ خواوه‌ند ده‌ستی پێ كردبێ و دواتر به‌ئاوازی ئه‌ده‌بی جۆش و خرۆشی ناخی مرۆڤ گه‌شه‌ی سه‌ندبێ، تا له‌ ئازار و نه‌هامه‌تی ڕۆژگار بحه‌سێته‌وه‌ و كه‌مێ‌ گوڕ و تینیان به‌به‌ردابێنێته‌وه‌.
كوردیش وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن زه‌وق و هه‌ست ناسك، بۆ كه‌یف و خۆشی، له‌گه‌ڵ دیمه‌نی دڵڕفێن و سروشتی سه‌رنجڕاكێشی نیشتمانه‌كه‌ی‌، له‌داوێنی كه‌ژ و كێو و بناری چیا و پێده‌شتی نیشتمانه‌كه‌یدا، له‌زه‌ماوه‌ند و ژنهێنان، له‌گه‌شت و سه‌یران، له‌كار و دروێنه‌ و خه‌له‌ و خه‌مان، ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕیوه‌ و گۆڕانی چڕیوه‌ و هه‌رجاره‌ی له‌هه‌وایه‌ك ناخی خۆی هه‌ڵڕشتووه‌، كوڵی دڵی خۆی به‌گوێی چیاكان داداوه‌و ده‌روونی خۆی دامركاندۆته‌وه‌‌. له‌كاروانی به‌رده‌وامی ڕۆژگار و له‌ئاكامی هه‌وراز و نشێوی ژیاندا، به‌یت و حه‌یران و گه‌لۆ و لاوك و مه‌قام و قه‌تار و هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ و ئاوازه‌ كوردییه‌كانی‌ داهێناوه‌، به‌شی زۆری له‌و به‌یتانه‌دا لاواندنه‌وه‌ و پێداهه‌ڵگوتن و شینگێڕانه‌، به‌مه‌ش خه‌می خۆی ڕه‌واندۆته‌وه‌.
بێگومان له‌ناو ئاواز و فۆلکلۆری کوردیدا‌ ژنیش جێگای دیاری هه‌یه‌، له‌كاتی كار و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌یدا گۆرانی وتووه‌ و ده‌نگی‌ زوڵاڵی‌ بردۆته‌ پاناوك و لاپاڵی چیا و نێو ئه‌شكه‌وت و گوێچگه‌ی‌ ئه‌و خانمه‌ شۆخانه‌ی‌ سه‌ركانی و كانیاوه‌كانی‌ به‌ئاوازه‌ خۆشه‌كانی پڕ كردووه‌، ده‌کرێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاوڕێك له‌به‌یته‌ فۆلكۆریه‌كانی وه‌ك: مه‌م و زین، خه‌ج و سیامه‌ند، لاس و خه‌زاڵ، قه‌ر و گوڵه‌زه‌ر، بارام و گوڵندام، كاكه‌میر و كاكه‌شێخ، شۆڕمه‌حمود و مه‌زرزینگان… بده‌ینه‌وه‌، كه‌ ژن له‌م به‌یتانه‌دا ئاماده‌یی ‌باشی هه‌یه‌، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ‌له‌دیدى زۆرێك له‌هونه‌ردۆستان، ژن ســێ وێناى هه‌یـه‌ له‌ هونه‌ردا:
یه‌كه‌م/ ژن وه‌ك به‌رهه‌مهێنـه‌رى هونه‌ر (سـه‌رچاوه‌ى هونه‌ر)
دووه‌م/ ژن وه‌ك بینـه‌رو بیسه‌رى هونـه‌ر (كارتێكراوى هونـه‌ر)
سێیــه‌م/ ژن وه‌ك بابه‌تى هونه‌ر
بێگومان ژن له‌هه‌رسێ بواردا ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ ژن له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی فۆلکلۆردا چ ڕۆڵێکی هه‌بووه‌‌؟ یان چ ڕۆڵێکی پێ دراوه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ جیاوازی هه‌یه، له‌نێوان ڕۆڵ بینینی ڕاسته‌وخۆ یان ڕۆڵ پێداندا.
له‌خاڵی دووه‌م و سێیه‌مدا ڕۆڵی ژن وه‌کو که‌سایه‌تی بینه‌ر یاخود كه‌سایه‌تی چیرۆک ده‌بێته‌ پرس، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ خاڵی یه‌كه‌م پرسی سه‌ره‌کی بریتیه‌‌ له‌ڕۆڵی ژن، وه‌کو به‌رهه‌مهێنی چیرۆک، له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕه‌هبه‌ر مه‌حمودزاده‌ ده‌ڵێت: “پرسیاری یه‌که‌م‌ له‌ چۆنیه‌تی ئۆبژه‌ بوونی ژن له‌ناو ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری‌ ده‌کۆڵێته‌وه و پرسیاری دووه‌م له‌ چۆنیه‌تی سووژه بوونی ژن له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی کورد ورد ده‌بێته‌وه‌، پرسیاری یه‌که‌م وه‌کو فانتازیایێکی خوڵقاوی ده‌ستی پیاو گرنگی به‌ ژن ده‌دا، به‌ڵام پرسیاری دووه‌م واقیعێک، ژن بۆخۆی دروستی ده‌کا و به‌ ناوی ژن ده‌یناسێنێ، به‌رجه‌سته‌ ده‌کاته‌وه‌، پێم وایه‌ وه‌باڵ کێشان بۆ ئه‌و ڕاستییه زۆر دژوارنییه‌، له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریتی ‌دا ده‌وری ژن وه‌کو ئۆبژه‌ به‌رچاوتربووه‌، هه‌تا وه‌کو سووژه‌، ‌ژن فانتازیای پیاوبووه‌، ڕاسته‌ جوانترین و زۆرجاریش گرنگ‌ترین فانتازیای پیاوبووه‌، به‌ڵام کاتێک خودی ژن فانتازیایێکی هه‌بووه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌ ئازادی بیکا به‌ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، هه‌ر نه‌بێ هێنده‌ی پیاو ئه‌و ئازادییه‌ی نه‌بووه‌، که‌وایه‌ سه‌یرنییه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی‌دا سیمای ژن زیادتر له‌ چوارچێوه‌ی ئۆبژه‌ دا له‌ قالب دراوه‌ و که‌متر له‌ چوارچێوه‌ی سووژه‌دا خۆی نواندووه‌.
به‌سه‌رنجێكی دڵگیرانه‌ له‌زۆربه‌ی به‌یته‌كوردیه‌كاندا به‌ڕواڵه‌ت ژن هۆنه‌ر و داڕێژه‌ری به‌یته‌كه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر له‌زاری پیاوانه‌وه‌ بیستومانه‌‌، ده‌نگی هیچ ئافره‌تێك به‌تۆماركراوی نه‌ماوته‌وه‌، به‌یتی كاكه‌میر و كاكه‌ شێخ، ئازیزێ، به‌شێكی زۆر له‌حه‌یرانه‌كان، به‌یتی سوارۆ، زۆر به‌یتی دیكه‌مان هه‌ن، له‌ڕواڵه‌تدا خوڵقێنه‌ری ئه‌و به‌یتانه‌ ژن بووه‌، كه‌چی به‌ده‌نگی ئافره‌ت به‌رهه‌مێكمان له‌به‌رده‌ستدانیه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌زاری پیاوانه‌وه‌ به‌ئێمه‌ گه‌یشتووه‌، هه‌رچۆنێك بێت وردبوونه‌وه‌ له‌و به‌یت و حه‌یرانانه‌ ڕاستیه‌كمان بۆ ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌هۆكاری نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا یان نه‌بوونی ده‌رفه‌ت، ژنی كورد وه‌ك پیاوان مه‌یدان و ڕێگای پێ نه‌دراوه‌، له‌مه‌یدانی گوتن و خوڵقاندنی حه‌یران و به‌یته‌ فۆلكۆریه‌كاندا ئه‌سپی خۆی تاو بدا،عه‌لی خزری نووسه‌ر و ڕووناكبیری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌باره‌ی حه‌یرانه‌وه‌ ئاوا وه‌ڵامی دیمانه‌كار جه‌عفه‌ر حسین پوور (هێدی) ده‌داته‌وه‌:
“هه‌ندێك جار ده‌گوترێت حه‌یران له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ گوتراوه‌، یا كاری پیاوان نه‌بووه‌، بۆچوونێكی ته‌واو ئه‌قڵ په‌سنده‌، ڕه‌نگه‌ بووبن، یان تائێستاش هه‌بن ژنانێك حه‌یران بڵێن، دڵنیام له‌ چوارپارچه‌ی كوردستان ڕاده‌یان ناگاته‌ ده‌كه‌س، به‌پشتیوانی كام به‌ڵگه‌ و بنه‌ما ئه‌م قسه‌یه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن باللۆره‌یه‌، حێ بووكێ یه‌، هه‌ی ته‌خته‌ ته‌خته‌یه‌، هه‌وای مه‌شكه‌ژاندن و مانگا لاواندنه‌وه‌یه‌، لای لایه‌ی منداڵ و شینی مردوو…یه‌، نه‌ك حه‌یران، له‌كاتێكدا هیچ پیاوێك به‌دی ناكه‌ی باللۆره‌ یان هه‌وای مانگا لاوانده‌نه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ژنانه‌ كوتبێته‌وه‌، یان وه‌ك شتێكی پیاوانه‌ بیڵێته‌وه‌، به‌ڵێ حه‌یران خۆشتربوو، ژن گوتبای، به‌ڵام ژنی كورد هه‌رچه‌نده‌ له‌چاو ژنانی نه‌ته‌وه‌ هاوسێیه‌كانه‌وه‌ سه‌ربه‌ستی زیاتر بووه‌، به‌ڵام هیچ كات ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌ نه‌گه‌یوه‌ته‌ ئه‌و ڕاده‌ی له‌مۆسیقادا چالاكی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كوڵ و كۆیه‌كی له‌ ده‌رووندا بووبێ، به‌بیانوی لاواندنه‌وه‌ی منداڵ، ئه‌گه‌ر ویستویه‌تی ڕه‌خنه‌بگرێ و ڕق و كین بڕێژێ به‌باللۆره‌ و ئه‌گه‌ر ویستوویه‌تی به‌ڕیتم ده‌روونی له‌گرفته‌كانی ڕۆحی پاك بكاته‌وه‌، به‌ئاهه‌نگی مه‌شكه‌ژاندن سوكنایی هاتوه‌تێ، ژنی كورد زگماك هۆنه‌ربووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ لایه‌لایه‌ و باللۆره‌ و مه‌شكه‌ژاندن و شینگێڕی مردوو و …دا، وه‌ك هۆنراوه‌ خوڵقاندوویه‌تی له‌باری ناوه‌رۆك و جوانیناسیه‌وه‌ بێ وێنه‌یه‌ و پیاوی كورد له‌كاری مۆسیقادا، ئه‌و سوژه‌ و دیالێكتانه‌ی له‌ژن وه‌رگرتووه‌ و‌ له‌حه‌یران دا له‌زمان كیژه‌وه‌ ده‌گوترێ، ئه‌مانه‌تدارییه‌كه ‌له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌، ئه‌گینا ژن ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ، كه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بووه‌،‌ توانا‌كانی خۆی له‌ مۆسیقادا بێنێته‌ مه‌یدان، ئه‌ویش له‌سه‌رده‌مێكدا ته‌نانه‌ت بۆ پیاویش گۆرانی كوتن به‌كارێكی سووك دانراوه‌.
به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر ئه‌ده‌بی به‌ر له‌ خوێنده‌واری و قوتابخانه‌ی گه‌له‌، ده‌بێ ئاوڕ له‌و شوێنانه‌ بده‌ینه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه‌، له‌وێوه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌، هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن، شوێنی په‌ره‌پێدانی به‌یت و پشتگیری به‌یتبێژان دیوه‌خانی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان بووه‌، پێشتر دیوه‌خان باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی نێوكۆمه‌ڵگای كورده‌واری بووه‌، له‌دیوه‌خانه‌كاندا حه‌یرانبێژ و خۆشخوان كۆكراونه‌ته‌وه‌ و پاداشت و به‌خشیخش كراون.
له‌لایه‌ك دیوه‌خان شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی پیاوان بووه‌ و ژن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێی نه‌كه‌وته‌وه‌ته‌ دیوه‌خان‌ و له‌ئاكامدا هیچ پاڵپشتێكی نه‌بووه‌، كه‌سه‌یری ئه‌و لایه‌نه‌ی دیكه‌شیان ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت پیاوه‌كانیش ڕێگای هونه‌ره‌كه‌یان بێ كۆسپ و له‌مپه‌ر نه‌بووه‌، به‌رده‌وام مه‌ترسی فتوایه‌كی ئایینیان له‌سه‌ربووه‌، ده‌ی ده‌بێ ژن چ ڕێگایه‌كی له‌به‌ر بووبێت، ئه‌و چه‌ند نمونه‌ی هێنامانه‌وه‌ ڕوون و ئاشكرا پێمان ده‌ڵێن هۆكاری ون بوون و دیارنه‌مانی ده‌نگی ژن چ بووه، پێوه‌ندییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا زۆر که‌م‌ تر بواری ئه‌وه‌یان پێ داوه خۆی تابڵۆیه‌ک بنه‌خشێنێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ئه‌ده‌بی به‌رهه‌مهاتووی فۆلکلۆری‌ دا ژن ڕۆڵی دیاری هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت له‌باری جوانی‌ناسانه‌وه سیما و ئادگاری به‌ شێوه‌یێکی زۆر ناسک و مینیاتۆریش‌ نه‌خشاوه‌ و ده‌ستی ته‌واو نه‌به‌ستراوه‌‌، ڕاسته‌ سیمای ژن وه‌کو سووژه‌ له‌ناو ئه‌ده‌بی فۆلکۆری‌ دا کاڵ‌تره،‌ به‌ڵام ته‌واو ون و نادیاریش نییه‌، بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری ‌دا حه‌یرانی ژنان و گۆرانیی ژنان هه‌یه‌، له‌‌م به‌رهه‌مانه‌دا تێم و گۆشه‌نیگا به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ گۆشه‌نیگا و تیمه‌ باوه‌کانی ناو ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری‌دا جیاوازییان هه‌یه‌، له‌و به‌رهه‌مانه‌‌دا ژن ده‌ورێکی کارا ده‌بینێ و خۆی تابڵۆ ده‌نه‌خشێنێ و تا ڕاده‌یێک فانتازیاکانی له‌ کروته‌ونێکی هونه‌ری‌دا ده‌چنێ. به‌یتی لاس و خه‌زاڵ یان قه‌ر و گوڵه‌زه‌ر نموونه‌یێکه‌ بۆ ئه‌و به‌یت و چیرۆکانه‌، له‌ گه‌ڵاڵه‌ی چیرۆکی ئه‌م به‌یتانه‌ دا ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ژن وه‌کو سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکیش ده‌ور بگێڕێ، هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک له‌گۆڕێ ‌دا نییه‌.
مامۆستا هێمن موكریانی ده‌فه‌رموێت: “سه‌ره‌ژنی واش هه‌بوون، له‌وه‌ختی ئاساییدا به‌یت و حه‌یرانیان بۆ مه‌جلیسی ژنان ده‌گوت و له‌شینگایان به‌ئاهه‌نگێكی زۆر پڕسۆز به‌مردوویان هه‌ڵده‌گوت، قه‌تم ده‌نگی خۆش و ئاهه‌نگی پڕسۆز و به‌جۆشی فاته‌ڕه‌شی لاچینی و ژنی ئاغای له‌بیرناچێته‌وه‌، مه‌نیج حه‌یران و زڵه‌خا چوختیش، دووژنی بێباك و‌ شاری مه‌هاباد بوون، ده‌فه‌یان لێ ده‌دا و گۆرانی داوه‌تیان ده‌گوت و شایه‌ری شایی بوون، هیچ له‌پیاوه‌كانی ئاواڵیان نه‌ده‌مانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی مه‌نیج كه‌ خه‌ڵكی سابڵاغ و له‌خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ناوبانگ بوو، بۆ خاتری هونه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی له‌خزمه‌كانی هه‌ڵگرتبوو.
مه‌نیج حه‌یران له‌ سه‌رده‌مانێكدا هاتووه‌ته‌ مه‌یدانى هونه‌ر و حه‌یرانبێژیدا، كۆمه‌ڵگا‌ى كوردى زۆر به‌چاوی گومانه‌وه‌ رووانیویانه‌ته‌ هونه‌ر و گۆرانی، له‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌موو پیاوێك زاتى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد بێته‌ دنیاى هونه‌ر و گۆرانییه‌وه‌، نه‌خوازه‌ڵا ژنێك بیه‌وێ هه‌ڵبكه‌وێت، له‌ناو كۆمه‌ڵگا‌یه‌ك كه‌ زۆر له‌مێژ نه‌بوو رێ به‌ژنان درابوو بچنه‌ قوتابخانه‌، ده‌بێ چه‌ند ئه‌سته‌م بێت بۆ ژنێك بیه‌وێ بێته‌ ناو دنیای هونه‌ره‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌دا گرنگی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ژنه‌ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
نه‌سرین شێروان یه‌كێكه‌ لەو ‌ژنه‌ بوێرانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌دایك بووه‌ و دواتر ده‌ستی به‌گۆرانی كردووه‌، له‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌و كاری هونه‌ری كردووه‌، ژن نه‌یوێراوه‌ گۆرانی بڵێ، كه‌ له‌ تێڕوانینی باوی كۆمه‌ڵگای كوردی گۆرانی ووتن بە تایبەتی بۆ ژنان عه‌یبه‌ و شوره‌یی بووه‌، ئه‌و ژنانه‌ی گۆرانییان ده‌گوت به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، ئه‌و توانیی زاڵ بێ به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌ نه‌ریتیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و ئه‌و كۆت وبه‌ندانه‌ی شكاند، به‌و په‌ڕی جورئه‌ته‌وه‌ هاته‌ ناو دونیای هونه‌ر و توانی گه‌نجینه‌ی گۆرانی فۆلكۆری ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
یه‌كێكی تر له‌و ژنانه‌ زولێخا وه‌لی له‌باشووری كوردستان، ئاواز و گۆرانی ده‌خوێند و گۆرانی داوه‌تی ده‌گوت و شایه‌ری شایی بوو، ته‌نانه‌ت من (نووسه‌ر) بینیومه‌ له‌شایی پیاواندا گۆرانی وتوه‌ و هیچ له‌پیاوه‌كانی ئاواڵی كه‌مترنه‌بوو، زۆر ژنیش هه‌بوون به‌ئاوازی شینگێڕی له‌پرسه‌ی مردووه‌كانیان به‌رهه‌می جوانیان ده‌خوڵقاند، هه‌رچه‌نده‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچووك و داخراوى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، گۆرانی گوتن و ده‌فلێدان له‌ شایى و زه‌ماوه‌ند به‌تایبه‌ت بۆ ژن كارێكی ناپه‌سند بوو‌، ئه‌وپه‌ڕی شاره‌زایی و هونه‌ری خۆیان نیشان داوه‌.
له‌م تێڕوانینه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێندرێت حه‌یرانبێژ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زدا هه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت زیاتر به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌شکێته‌وه،‌‌ حه‌یران زیاتر به‌رهه‌می راز و مرازی خه‌فه‌کراوی ژن بووبێت، تا له‌وه‌ی گوزارشت له‌وه‌ی پیاو بکات، ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و حه‌یرانانه‌ی پیاوانیش ده‌یچڕن، پڕن له‌ داخوازی و حه‌سره‌ته‌کانی ژنان، که‌ گوایه‌ کچه‌تیم حه‌یران به‌ کوڕه‌تیم حه‌یرانی وه‌ها و وه‌های گووتووه‌، ته‌نانه‌ت زێده‌ڕۆیی نابێت ئه‌گه‌ر بگوترێت؛ کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی زۆرێک له‌ حه‌یرانه‌کان ژن و راز و ئه‌ڤیندارێتی ژنه‌‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو‌ حه‌یران تاڕاده‌یه‌ک مۆرکی ژنانه‌ی پێوه‌ دیاره، پاشان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی قۆناخه‌کانی باڵاده‌ستی پیاوسالاریدا تاهاتووه‌ پیاوانیش داخوازی و راز و حه‌سره‌ته‌کانی خۆیان تێوه‌ ئاخنیوه و تێکه‌ڵی راز و نیازه‌کانی ژنان بووه،‌ که‌ دابونه‌ریت و باوه‌ڕییه‌ کۆنه‌پارێزه‌کان خه‌فه‌ و چه‌پاندوویانه‌‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و حه‌یرانانه‌ی حه‌یرانبێژانی ژن ده‌یچڕن تایبه‌تن به‌ خودی ژنانه‌‌، وه‌ک شێوازێکی لاواندنده‌وه‌ و سه‌ردولکه‌ و شیوه‌نگرتن له‌ کۆڕ و مه‌جلیسی ژناندا گووتوویانه‌، له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌یت و گۆرانی كوردیدا ژن ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بووه‌، چ وه‌ك پرسی چیرۆك و چ وه‌ك خوڵقێنه‌ری چیرۆك له‌ به‌یت و باوی فۆلكۆری دا.
تێبینی: سه‌رچاوه‌كان له‌لای نووسه‌ر پارێزراون.




یەکپۆشی یان دیکتاتۆریەتی زۆرینە؟!.. شەماڵ بارەوانی

تێناگەم ئەو وڵاتە بۆ وای لێ بەسەرهاتووە و شتەکان بەرەو ئاڕاستەیەکی ئیخوانیانە و ئاقارێکی خراپ‌ و نەرێنی و ناسروشتیدا دەڕۆن!
خەریکە منیش وەکو مامۆستایەکی هاوڕێم بڵێم: کوردستان لە لێواری قەندەهاربووندایه.

ماوەیەک قسەکردن لەسەر یەکپۆشی لە زانکۆکان بووەتە بابەتێکی گەرمی ڕۆژەڤ و باس و خواسی نێو میدیا و سۆشیال میدیای کوردی.
تەنانەت من لەهەندێک پەیجی ئیخوانیزم و ئیسلامیه سیاسیەکان بینیم داوایان دەکرد کە ئەو یەکپۆشیە لە قوتابخانەکانیش بەسەر مامۆستاکانیشدا بسەپێندرێت!

هەڵبەت من وەک مرۆڤێکی لیبڕاڵ و سیکۆلار دژی یەکپۆشی و سەپاندنی جۆرێک لە پۆشاکی دیاریکراوم بەسەر خوێندەکاری زانکۆ و ئەو یەکپۆشیەیش بە دژایەتی کردنی فرەیی و ئازادی تاك دەزانم.

ئەوەی جێگەی دڵخۆشی و دەستخۆشیە، لە بەرنامەکەی کاکە ڕەنج سەنگاوی(لەگەڵ ڕەنج)دا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە-سلێمانی-دهۆک و تەنانەت وەزیری خوێندنی باڵاش لەگەڵ یەکپۆشی نەبوون.
وەزیری خوێندنی باڵا گوتی: من کەسێکی ئاڕاستە لیبڕاڵم و هەرگیز دەنگیش بۆ ئەو پرۆژەی یەکپۆشی نادەم.

تەنها سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین نەبێت کە دەتگووت:کادرێکی بزوتنەوەی ئیسلامیه، هێندە بە حەماسەت و گەرمیەوە بەرگری لە یەکپۆشی دەکرد!

بێگوومان سەبارەت بەو یەکپۆشیە ئەوەی تێبینیم کرد لە سۆشیال میدیای کوردی و کەناڵە ئیسلامیەکان، ئیسلامی سیاسی لە خۆشیان شاگەشکە کردووە و بەرنامەی لەسەر دادەنێن و چەپڵەی بۆ دەکوتن و زۆر زۆریان بەدڵە.

هەڵبەت ئەو پشتگیری کردنەی ئیسلامی سیاسی و سەلەفیەتی ئایینی لەو یەکپۆشیە، لەخۆڕا نییە و ئەقڵیەت و بیرکردنەوە و مینتاڵێنتێکی کۆنە خوازانە و ئیدەلۆژیایەکی بناژۆخوازانەی لە پشتەوەیە.
چونکوو ئەوان هەڵگری ئایدیۆلۆژیەتێکی تۆتالیتار و شمولی و خاوەنی دیدەنیگایەکی پۆپۆلیستین.

ئێ بە دڵنیاییەوە ئەو یەکپۆشیە ڕێک لەگەڵ خواست و مەیل و ئیدەلۆژیا و نەفەس و نەهج و پەروەردە و میزاجی ئەو هێزە ئوسوڵی و پۆپۆلیست و کۆنزەرڤاتیڤانە یەکدەگرێتەوە.

ئیسلامی سیاسی و سەلەفیزم، دوو هێزی تۆتالیتارن.
هێزە تۆتالیتار و شمولیەکانیش دایمە هەوڵی سڕینەوەی چەمکی پلورالیەت و جیاوازیەکان دەدەن. هەرکاتێک دەسەڵات و دەرفەت و هێزیشیان بوو،

خاتری هیچ هێزێکی لیبڕاڵ و لایەنێکی سیکۆلار و ڕێکخراوێکی مەدەنی و کۆمەڵی دیموکراسی ناگرن و بێ سێ و دوو، ئەجێندای خۆیان بەسەر تەواوی کایەکانی ژیان دەسەپێنن.

هەموو ڕەنگێکی جیاواز لە بۆتەی تاقە ڕەنگێکدا دەسڕنەوە و هەرچی دەنگی نا ئیسلامیزم(حزبی ئیسلامی) و ناسەلەفیزم هەیه، دەست دەنێنە گەروویەوە و جوان جوان دەیخنکێنن.

هەموو جیاوازیەکان لە ناو دەبەن و چەمکی ئازادی ئیبادە دەکەن و دیموکراسیەتی بەستەزمانی بەناو سیکۆلاریستە موجامەلەچی و دۆڕاوەکانیش گۆشە و گۆش سەر دەبڕن.

خوا بکات هەر ئەو یەک پۆشیە ئیدە لۆجیای ئیسلامی سیاسی و دەست و فیتی ئەوانی لەپشت نەبێت و لە ژێر فشاری ئەوان نەبێت.
ئاخر بینیمان لە ژێر لۆبی و فشاری ئەو هێزه ئیسلامیە سیاسیانە چۆن وەزیری پەروەردە داستنانێکی (داستانی دەروێش عەڤدی)فۆلکلۆری نەتەوەیی سەتان ساڵەی کوردی لە پرۆگرامی خوێندن لابرد!
بینیمان چۆن لە ژێر فشاری ئیسلامی سیاسیدا بەڕێز:وەزیری پەروەردە چەندین جار هات و سەبارەت بە گۆڕانکاری لە بابەتی (پەروەردەی ئیسلامی) لە قوتابخانەکان، بە شەرم و ترس و شێوازێك لە موجامەلەو پاڕانەوە لە بەردەم ڕاگەیاندنەکان قسەی کرد و نەیتوانی دەستکاری(نەک لابردن- کەس هەڵە لێکدانەوە بۆ قسەکەم نەکات) چەندین دێڕ و لایەنی ئەو بابەتی پەروەردەیە بکات، کە بە نەفەس و ڕۆحیەتێک نووسراوە، ڕێک دەڵێیت لە مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی و ماڵی عەلی باپیر و مەکتەب عەسکەری کۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی و بە پێی میزاج و خواست و فرمان و ئەجێندای ئەوان و لە پێناو حزب و بەرنامە و ئیدەلۆژیاکەی ئەوان نووسراوە.

نەک پەروەردەیەک بێت لەگەڵ دنیای پێکەوە ژیان و ئازادی ویژدان و بنەمای مرۆڤایەتی و ڕۆحی سەردەم و زانست و کوردایەتی و ئەو تێگەیشتن و تەفسیرە جوان و پڕ لە تەسەوف و ڕۆحانیەت و کرانەوە و هیومانیستەی مەلای گەورە و شێخ محەمەدی خاڵ و مامۆستا عەلائەدین سوجادی و مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس بۆ ئایین بگونجێت و یەکبگرێتەوە.

ئەوان(ئیسلامگەراکان) دەیانەوێت تەعریبەکەی ئیخوان و ئەجێندا ڕادیکاڵ و جیهانبینیە ناڕەسەنەکەی خۆیان تێکەڵ بە هەموو سێکتەرەکانی ژیان و کونج و کەلەبەرێکی کۆمەڵی کوردەواری بکەن.

هەر لە وەزارەتی پەروەردە بگرە، تا دەگات بە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوان دەیانەوێت سیستەمی یەک ئایین و یەک ئەقیدە و یەک مەزهەب و یەک ڕۆئیا و یەک ئیدەلۆژیا، بەسەر هەمواندا بسەپێنن.
ئەوان هێندە ڕاسیزم و دەمارگیرن، مردنیان لا خۆشترە، لەوەی گوێیان لە ناوی زەردەشتیەك و جووەك و ئێزدیەك بێت و کەسێکی لائیک باوەڕ، یان سیکۆلار ببینن.

ئینجا ئەو یەکپۆشیەی کە ئیسلامیەکانی هێناوەتە شایی و بزەخەنە، گوایە جیاوازی چیانایەتی دەسڕێتەوە، سەیرە!
ئەزیزم جیاوازی چینایەتی هەرگیز بە یەکپۆشی لەناو ناچێت و بنەبڕنابێت و ناسڕدڕێتەوە.

جیاوازی چینایەتیتان لە جڵ و بەرگ و یەکپۆشیدا کورتکردووەتەوە، لەکاتێکدا سیستەم و ئەقڵیەت و هەموو شتێکمان کاپیتاڵیستانە بێت و جیاوازی نێوان زانکۆیەکی حکومی و ئەهلی ئاسمان و ڕێسمان بێت. دەیان جیاوازیتری چینایەتی گەوره هەیه لە کومەڵ، دەتوانین کار لەسەر نەهێلانیان بکەین و هەوڵی سڕینەوەیان بدەین،
نەك بابەتێکی سادەی وەکو پۆشاک.

بێگوومان ئەو یەکپۆشیە دژی ئازادی تاک و مافەکانی مرۆڤ و فەلسەفەی لیبڕاڵیەتە.
ئەوە ڕەنگە لەداهاتوودا سەر بکێشێت بۆ شتی تر و سەپاندنی تر لە ژێر ناوی زۆرینە.
بێگوومان لە یەکپۆشیدا مرۆڤ بوونی مرۆڤ ون دەبێت و ئازادی تاک پێشێل دەکرێت.
وەک سەروکی زانکۆی سلێمانی لە بەرنامەکەی کاکە ڕەنج ئاماژەی بۆ کرد:
لەو یەکپۆشیه زیاتر فۆکەسەکە خراوەتە سەر ڕەگەزی مێینە و ئامانج لێی کچەکانە زیاتر. دەیانەوێ لەو ڕێگەیەوە ڕێگە بگرن لە هەر کچێک جلێکی مۆدێرنانە، یان بە ویست و حەز و ئازادی خۆی پۆشاکێك بپۆشێت. بەدڵنیاییەوە ئەوەش داواکاری و خەون و ئاوات و بەرنامەی ئیسلامیەکانە.

هیوادارم لە داهاتوو لەسەر خواستی برایانی کۆمەڵ و خوشکانی یەکگرتوو و کچانی بزووتنەوەی ئیسلامی، یەکجاری بیکەن بە باڵاپۆشی، دڵنیام ڕاپرسی بۆ ئەو باڵاپۆشیەش بکەن ٧٠٪ی دەنگ و زیاتریش دەهێنن، چونکوو ئەو کات بەشێکی زۆری کچان لە ترسی ئەوەی ئیسلامیە سیاسیەکان پێیان نەڵێن: ئەها دژایەتی جبە و باڵاپۆشی و دینی خوا دەکەن و لە کۆمەڵ وەک دڕندەیەک پێناسەنەکرێن و دژایەتی نەکرێن و بە بێ ئەخلاق وەسف نەکرێن، دەنگ بە باڵاپۆشی دەدەن.

ئینجا سەبارەت بەوەی لە فلان زانکۆ ٧٠٪گوتوویەتی بەڵێ لەگەڵ یەکپۆشین و
بابای ئیسلامی سیاسی(پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵەکەی عەلی باپیر) بەژدار بووی بەرنامەکەی ڕەنج دەیگووت: زۆرینە گووتوویەتی لەگەڵیم، دەبێ ڕێز لە ڕای زۆرینە بگرین، جارێ بابای ئیسلامیست تۆ و حزبەکەت کەی باوەڕتان بە زۆرینە و جەهەر و ڕەهەندەکانی دیموکراسیەت هەیه؟!

ئەزیزم دواتر بەو لۆژیکەی زۆرینە و کەمینە بێت، مادام سەتا هەفتا گووتی: هەرکرانەوەیەکی کۆمەڵ و ئازادیەکی تاک و تازەگەریەک و تێکەڵی هەردووک ڕەگەز لە قوتابخانە و جیاوازی جل وبەرگ قەدەغەبکرێت،
کەواتە لە وڵاتێکی وەکو هیندستانیش، کاتێک زۆرینەی خوێندەکارە هیندۆسەکانی دژ بە لەچک و باڵاپۆشی چەند کچە خوێندەکارێکی موسڵمان بوون و زۆرینەیان دەنگ بۆ قەدەغەکردنی ئەو باڵاپۆشیە بدات، ئەوە بڕیارێکی ڕەوا و دیموکراسیانەیە و مادام بۆچۆن و خواستی ٧٠٪ بێت و لێرە دەبێت کەمینە و ٣٠٪ کە ناچاری پابەندبوون بێت بە هەر بڕیارێکی زۆرینە و بچیتە ژێر سەپاندن و دیکتاتۆریەتی زۆرینە!

لە وتاری تریش گووتوومە و لێرەش دەیڵێمەوە:
ئەزیزم ئەوە تێگەیشتنێکی زۆر سەقەت و ناساخڵەم و دیماگۆجیانەیە بەرامبەر بە چەمکی دیموکراسی و بەرەواژو و هەڵە حاڵی بوونە لە چەمکی زۆرینە و کەمینەیش، قوربان زۆرینە بە واتای عەنتەری و سەپاندن و دکتاتۆریەت نایەت.
لە دیموکراسیەتدا، ٩٩٪ لەسەر بۆچوونەك بن و یەک کەسیش تەنها لەسەر بۆچونێکی دژ و پێچەوانەبێت، دەبێت حیساب بۆ بۆچوونی ئەو تاکە کەسە بکرێت و ڕێز لە حەز و خولیاو ئازادیەکانی بگیرێت.
لە دیموکراسیەتدا تۆ ئازادی ڕەنگی سور بپۆشیت و من سپی، ئەویتر سەوز، یان ڕەش، یان زەرد و شین.
نەک تۆ بێیت و ستایلێکی دیاریکراو ڕەنگێگی دیاریکراو تەنورەیەکی هێندە درێژ، یان کورت، یان واو وا بەسەر خوێندەکاراندا پسەپێنیت.
بێگوومان پێچەوانەی ئازادی تاک و فەلسەفەی لیبڕاڵیەتە.




قورئان لە ئاگردا!… حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆ کوردی کاوە عومەر

دوای ئەوەی قورئان لە لایەن خۆپیشاندەرانی ڕێوڕەسمی عاشورای کۆماری ئیسلامی لە شاری هامبۆرگ ئاگری تێبەردرا، تەنانەت لە نێو نەیارانی کۆماری ئیسلامی و مولحیدەکانیشدا باس لە ڕەخنەگرتن لەم کردەوەیە کراوە.
ئەوان دەڵێن ئەم شێوازە ناڕەزایەتییە سوکایەتیە بە بیروباوەڕی موسڵمانان، هەست و سۆزیان دەوروژێنێت و ڕێگای گفتوگۆی عەقڵانی و گفتوگۆ لە ڕەخنەگرتن لە ئیسلامدا دادەخات. هەندێک کەس بەراوردی دەکەن لەگەڵ سووتاندنی کتێب لەلایەن فاشیستەکانەوە و لە حیزب دەپرسن ئایا ئێوە پشتگیری دەکەن یان پێشنیاری سووتاندنی قورئان دەکەن؟
ئەمڕۆ لەو سیمینارەدا کە لەسەر ئەم بابەتە هەمبوو، وەڵامی ئەم خاڵ و پرسیارانەم دایەوە، بەڵام هەواڵی هەوڵی تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، وای لێکردم لەسەری بنووسم. بەڕای من هێرشی سەر سەلمان ڕوشدی جارێکی تر نیشان دەدات کە بۆچی خەڵکی ئازادیخواز قورئان دەسوتێنن.
بیروباوەڕی ئایینی و ئازادی بێ مەرجی قسەکردن و بیروڕا
سەرەتا پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە ڕەخنەگرتن لە ئایین بنەما و میحوەری ئازادی قسەکردن و بیروڕا و ئازادییە مەدەنییەکانی دیکەیە. چ لە ڕووی کردەیی و چ لە ڕووی مێژووییەوە، خەبات بۆ ئەو ئازادییانە لەگەڵ خەباتی دژ بە ئایین لە سەردەمی ڕۆشنگەری و ڕێنێسانس و شۆڕشی گەورەی فەرەنسادا تێکەڵ بووە و لە ڕووی شیکارییەوە ئازادیی قسەکردن و بیروڕا بەستراوەتەوە بە ئازادی ڕەخنەگرتن لە ئایین و پیرۆزییە ئایینییەکان. پاپا و قەشە و ئایەتوڵڵا و مەلا و دەسەڵاتدارانی هەر ئایینێک هەمیشە ئازاد بوون لە میحراب و مینبەر و کڵێسا و مزگەوت و میدیا و پلاتفۆرمی دەوڵەت و نادەوڵەتیەوە خورافاتەکانیان لەگەڵ خەڵکدا بەیەکەوە باس بکەن. وە لەلایەکی ترەوە ئەم ئاتەئیست و ڕەخنەگرانی ئایین و خورافات و تابۆی ئایینی و داکۆکیکارانی زانست و حەقیقەت کە زمانیان بڕیون ، ئەشکەنجە دراون و لە سێدارە دراون، وەک جیۆردانۆ برۆنۆ، یان وەک سەلمان ڕوشدی بە زیندووی سووتێنراون، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە . ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین لە جەوهەرەکەیدا هیچ مانایەکی نییە جگە لە ئازادی ڕەخنەی بێ مەرج و هەمەلایەنە لە ئایین. ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەگەڵ ئازادیی قسەکردندان بەو مەرجەی “سوکایەتی بە پیرۆزە ئایینییەکان نەکرێت” لە ڕاستیدا هیچ شتێک لە ئازادی قسەکردن بەجێ ناهێڵن. ئه‌مه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌کانی وه‌ک کۆماری ئیسلامیدا زیاتر له‌ هه‌موو شوێنێکی دیکه‌ ڕاسته‌.

کوفرکردن
یەکێک لە ئارگیومێنتەکانی نەیارانی سووتاندنی قورئان ئەوەیە کە “نابێت سووکایەتی بە بۆچوون و کلتوری خەڵک بکرێت”. بەتایبەت لایەنگرانی تیۆری رێژەگەرایی کولتووری و فرە کولتوری تەنیا دژی ئەم تابو شکاندنانە و هەر رەخنەیەک لە ئیسلام و هەر ئایینێک بەگشتی نین، بەڵکو “رێزگرتن لە بیروباوەڕی ئایینی خەڵک” بە جۆرێک لە ئازادیخوازی و نیشانەی شارستانییەت دەزانن. لێرەدا ڕێزگرتن لە مرۆڤەکان هاوتا دەکرێت لەگەڵ ڕێزگرتن لە بۆچوونەکانیان. مرۆڤ ڕێزی لێدەگیرێت، بەڵام ناتوانرێت ڕێز لە هەموو بۆچوونێک بگیرێت. باوەڕبوون بە تاوانەکانی وەک شەق لێدان و بەردبارانکردن، باوەڕبوون بە تۆڵەسەندنەوە و بڕینی ئەندامەکانی جەستە، باوەڕبوون بە کوشتنی فەرزی ئەو موسڵمانانەی کە وازیان لەئیسلام هێناوە و لەسێدارەدانی هاوڕەگەزخوازان، باوەڕبوون بە ژێردەستەیی ژنان و دەستدرێژیکردنە سەر کچان لەژێر ناوی هاوسەرگیری شەریعەت و هاوشێوەکانی نەک هەر ڕێزی لێناگیرێت، بەڵکو پێویستە ڕەخنەی قووڵ و بەردەوامی لێبگیرێت. هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە باوەڕیان بە ئیسلام هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەم حوکمانەدا نین. بەڵام باسەکە لەسەر لێکدانەوەی جیاوازی ئیسلام نییە. هەرکەسێک لێکدانەوەیەکی بۆ ئیسلام هەبێت، کۆماری ئیسلامی بەم جۆرە حوکمانە، کە دەقی ڕوونی قورئانە، تیغی بەسەر کۆمەڵگادا ڕاکێشاوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە مرۆڤ بە توندی ڕووبەڕووی باوەڕ بە خودا و پێغەمبەر و فەرمانە ئیلاهییەکان و شتە پیرۆزەکان و تابوەکان ببێتەوە کە بنەمای ئەم حوکمە بەربەریانەن لە ئیسلام و هەموو ئایینەکاندا. دەبێت ڕێز لە مرۆڤەکان بگرین هەرچەندە لەگەڵ بیروباوەڕەکانیان ناکۆک بین، بەڵام ڕێک لەبەر ڕێزگرتن لە مرۆڤ و مرۆڤایەتییە کە ئەرکە لەسەرمان ڕەخنە لە بیروباوەڕی خورافات و دژە مرۆڤایەتی بگرین. ئەوە ڕێزگرتنە لە مرۆڤەکان و ڕێزگرتنە لە مرۆڤ و مرۆڤایەتی کە پێویستی بە ڕەخنەگرتن و دەسنیشان کردنی بیروباوەڕی ئایینی هەیە.
و لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە کۆماری ئیسلامیەوە هەیە، ئیدیعای وەک “سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕی موسڵمانان” یان “ئازاردانی هەستی خەڵکی موسڵمان” هتد تەنیا بەرگێکە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە زەمینی و مادییەکان ئێران و هێزەکانی تری بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسین. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کتێبی ئایەتە شەیتانیەکاندا یان کارتۆنەکانی چارلی عیبدۆ یان سووتاندنی قورئان، ئەوە جەماوەری خەڵک نییە کە هەست بە سووکایەتی دەکەن، بەڵکو کۆماری ئیسلامییە کە هەست بە ڕووخانی دەکات. ئەمانە کەسانی ئاسایی نین کە چەپڵە لێدەدەن و چەقۆ دەسوڕێنەوە، بەڵکو ئەوان حیزبوڵایی و هێزەکانی سەر بە حکومەتن کە مانەوەیان بەندە بەو چەقۆ هەڵسوڕانەوە . ئایەتە شەیتانیەکان و چارلی عیبدۆ و سووتاندنی قورئان، وەک نەبەستنی حیجاب، تەواوی بوونی کۆماری ئیسلامی دەخاتە مەترسییەوە. بیانووی “سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕ و پیرۆزی و هەستی خەڵک” لە دەستی ئەو خەڵکە لاببرێت.
لە ڕۆشنگەرییەوە تا خەباتی سیاسی و مەیدانی
لەوانەیە کەسێک ئەم باسەی جیاوازی نێوان ڕێزگرتن لە تاکەکان و ڕێزگرتن لە بیروڕای تاکەکان قبوڵ بکات، بەڵام کردارێکی وەک سووتاندنی قورئان بە فۆرمێکی گونجاو بۆ ڕەخنەگرتن لە بیروباوەڕی ئیسلامی نازانێت. هەندێك كەس دەڵێن ئەم جۆرە كارە رێگەی رەخنەیەكی رۆشنگەرانە و عەقڵانیانە لە ئیسلام دەگرێت. هیچ گومانێک لە زەروورەتی ڕۆشنگەری و هۆشیاری دژ بە ئیسلام و هەموو ئایینەکان بەگشتی نییە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئیسلام بە تایبەت لە ئێران تەنیا بۆچوونێک نییە، بەڵکو ئامرازێکی زوڵم و تاوانە لە دەستی حکوومەتدا. ئیسلام لە ئێران ئەمڕۆ ئایدۆلۆژیای دەوڵەتە و یاسا و سیاسەتی حکومەتێکی هار و تاوانبار کە زیاتر لە چواردە دەیە ژیانی هەشتا ملیۆن کەسی کردووە بە دۆزەخ، ئاراستەدەکات. لێرەدا تەنیا باسی لۆژیکی و ڕەخنەی ڕۆشنگەرانە بەس نییە. دەتوانرێت و پێویستە ڕۆشنگەری بدرێت لە دژی باوەڕ بە بەردبارانکردن، یان باوەڕ بە ژێر دەستەیی ژنان، یان باوەڕ بە لە سێدارەدانی هاوڕەگەزبازان، بەڵام کاتێک ئەم بیروباوەڕانە دەبنە یاسای کۆمەڵگا و کارکردنی حکومەت، کاتێک دژە بیروباوەڕی مرۆڤ دەبێتە کردارێکی دژە مرۆڤ، ئەوا دەبێت بچیتە شەڕی مەیدانی خەباتی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە لەگەڵیدا. سووتانی قورئان لەم مەیدانەدا ڕوودەدات. ئەمەش دەربڕینی توڕەیی و ناڕەزایەتی کۆمەڵگایە، نەک دژی بۆچوونی تاکەکان، بەڵکو لە دژی کردەوە تاوانکارییەکانی حکومەتە کە بە پشت بەستن بە حوکم و ئایەتەکانی قورئان خوێنی کۆمەڵگای ڕژاندووە. کاتێک ئیسلام دێتە سەر سیاسەت، ناڕەزایی سیاسی و مەیدانیش لە دژی پیرۆزیە ئیسلامییەکان دێنێتە ئاراوە. ئەوە خودی کۆماری ئیسلامیە کە قورئانی سوتاندوە. ئەوە خودی کۆماری ئیسلامییە کە شمشێری لەدژی کۆمەڵگا هەڵدەکێشێت و بە پشت بەستن بە قورئان و “ئایەت و فەرمانە ئیلاهییەکان” ، تاوانەکانی ڕەوایەتی پێ ئەدات. بۆیه‌ ئه‌مه‌ به‌ ته‌واوی تێده‌گه‌یه‌نرێت و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌م هەلومه‌رجانه‌ بێزارن پێویسته‌ مافی ته‌واویان پێ بدرێت قورئان و کتێبه‌ پیرۆزه‌ ئیسلامیه‌کان بسوتێنن. لەسەر بنەمای حوكمەكانی ئەم كتێبەیە كە گیانی خەڵكی ئێران ئاگری تێبەردراوە، كە لە چوار گۆشەی جیهاندا تیرۆر و تاوان ئەنجام دەدەن، كە نووسەران و كاریکاتۆرییستەكانی چارلی هێبدۆ تەقەیان لێدەكرێت، كە فەتوایەک دەردەکەن بۆ کوشتنی سەلمان ڕوشدی و لێسەندەوەی ژیانی، ئەوان پلانی تیرۆرکردنیان داناوە. سوتاندنی قورئان شێوازێکی ڕەمزی و توڕەیی ئامێزە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەموو ئەم تاوانانە.
شێوازی بەرەنگاربوونەوەی ئایین حیزبەکەمان
لێمان دەپرسن ئایا حیزب پێشنیاری سووتاندنی قورئان دەکات یاخود خۆی سەرقاڵی ئەم جۆرە شێوازانە دەبێت؟ نەخێر خەباتی حیزبی جیاوازە لە ناڕەزایەتی تاکەکان. ئێمە وەک حیزبێک شێوازی خەباتی خۆمان هەیە، سووتاندنی قورئانیش یەکێک لەو ڕێگایانە نییە، بەڵکو مافی ناڕەزایەتی و خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامی و بەهەموو شێوەیەک بەخەڵک دەدەین. لە لێدانی عەمامی مەلاکانەوە لە شەقامەکان تا دەگاتە دامەزراندنی “ئاهەنگی حوسێن” و تا گاڵتەکردن بە خودا و پێغەمبەر و ئیمام و پیرۆزە ئیسلامییەکان لە سۆشیال میدیادا، تا دەگاتە سووتاندنی قورئان و تا دابەشکردنی “نوقڵ ونەبات” بۆ ئیسلام و ئایەتوڵڵاکان لە… میترۆ و پاس و ڕێگا گشتییەکان و هتد و هتد. ئەمانە هەمووی ماف وشێوازی جیاوازی ناڕەزایی و هەڵچونی توڕەیی خەڵک لە دژی حکوومەتی ئیسلامین.
شانبەشان و لە ناخی ئەم هاتنەدەرەوە دژە ئایینییەی کۆمەڵگادا، ئێمە وەک حیزبێکی سیاسی لە بواری خەباتی دژ بە ئاییندا، وەک هەر بوارێکی دیکە، بە ڕێکخستنی ڕوبەڕوبونەوە و هەڵمەتی کۆمەڵایەتی، لە دژی حکومەت و ئایدۆلۆژیای ئیسلامییەکەی دەجەنگین . وەک نموونەیەک لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخستنی عاشورای کۆماری ئیسلامیدا، هەموو ساڵێک لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، ناڕەزایەتییەکی توند و کردەوەی کۆمەڵایەتیمان ڕێکخستووە و ساڵانە کۆماری ئیسلامیمان زیاتر بۆ دواوە بردووە. تا ئەو ڕادەیەی ئەمساڵ توانیمان هەموو دەزگایی ماتەمینی عاشورا لە شەقامەکانی تۆرۆنتۆ کۆبکەینەوە. نۆزدە ساڵ لەمەوبەر توانیمان ڕێگری بکەین لە دامەزراندنی دادگای ئیسلامی (دادگای شەریعەت) لە ئۆنتاریۆی کەنەدا، بە ڕێکخستنی هەڵمەتێکی بەرفراوان کە چەند ساڵێکی خایاند. ئەم خەباتانەی ئێمە لە راستیدا گوزارشت و وەرگێڕانی ناڕەزایی تووڕەی خەڵکە لە دژی حکومەت و پیرۆزی و تابۆ ئیسلامییەکانی لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی.
دوا خاڵ ئەوەیە کە ئێمە بە تەواوی پابەندی ئازادیی بێ مەرجی ڕادەربڕین و بیروڕا و حزبایەتیین چ لە ئۆپۆزیسیۆن و چ کاتێک دەگەینە دەسەڵات. حکومەت و سیستەمی دڵخوازمان، کۆماری سۆسیالیستی، سیستەم و حکومەتێکی ئایدیۆلۆژی نییە. لە سیستمی دڵخوازی ئێمەدا ئەوەی قەدەغەیە كاركردنە لەسەر بیروباوەڕی دژە مرۆیی و تێكدانی ئازادی و مافەكانی هاوڵاتیان، بەڵام باوەڕبوون بە بۆچوونە ئایینییەكان یان هەر تیۆرێكی تری كۆنەپەرستانە و دژە مرۆڤایەتی، تەنانەت دەربڕینی ئەوان، تاوان نییە. ئێمە بە هۆشیارییەوە دەچینە شەڕی ئەم بیروبۆچوونانە نەک بە یاسا و فەرمانی حکومەت. مرۆڤەکان مافی ئەوەیان هەیە کە لەسەر بنەمای هەر بیروباوەڕێک، تەنانەت ئیسلام یان هەر ئایینێکی دیکە، چالاکی فەرهەنگی و میدیاییان هەبێت، کتێب چاپ بکەن و گۆڤاری دەوری بڵاوبکاتەوە، حیزبێک پێکبێنێت و وەک باقی هەموو مافە مەدەنییەکان و ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەهرەمەند بێت هاوڵاتیانی کۆمەڵگا.هەیە هەروەک چۆن مبێ ئاینەکان و دژە خواکان، کە بەدرێژایی مێژوو ستەمیان لێ کراوە، هەموو ئەم مافانەیان هەیە. جیاوازییه‌ك له‌ نێوان كۆماری سۆسیالیستی و سیستمه‌كانی دیكه‌ی تا ئێستا له‌ داننان به‌ ئازادی بێ مه‌رجدایە‌ بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌ ئایین له‌ هه‌ر ئاستێك و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت. له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وادا هه‌موو كه‌س ئازاده‌ گاڵته‌ به‌هه‌ر شتێكی پیرۆز بكات و هه‌ر كتێبێك بسووتێنێت، به‌ڵام پێویستی به‌مه‌ نامێنێت. کاتێک ئایین دەبێتە بۆچوون، شەڕی دژ بە ئاینیش لە بابەتێکی کولتووری و ڕۆشنگەریشدا کورت دەبێتەوە و لەم شەڕەدا ئێمەی دژە ئایین سەردەکەوین چونکە حەقیقەت لای ئێمەیە.
١٢ی ئابی ٢٠٢٢




دڵم نایەت بمرم… شیعر: ستیڤان شەمزینی

چۆن دڵم بێت بمرم؟
هەموو رۆژێک مەمکی ژیان دەگوشم
هەموو شەوێک لە سرووتێکی نەشئەئامێزدا
لەگەڵ ئەستێرەیەکی بریندار سەما دەکەم
هەموو بەیانییەک سڵاوی کازیوە
دەگەیەنمە
ئەو شارە خۆڵەمێشییەی تێیدا ون بووم
هەموو نیوەڕۆیەک لە شیعرێکدا
جۆگەی ماچی ژنێکی دوورەدەست هەڵدەقوڕێنم
هێشتاش هەست بە تینوێتی دەکەم
چۆن دڵم بێت بمرم؟
هەموو رۆژێک عەشق دەمنوسێنێت بەخۆیەوە
دنیا لە چاوی منەوە دەبینێت
هەموو شەوێک ماچ دەمخاتە بۆسەوە
هەموو بەیانییەک چەپکێک تیشک دەخەمە
گیرفانی تەنگ و بەتاڵی وجودەوە
هەموو نیوەڕۆیەک
لە شەقامی تەنهایی ژنێکدا
ئاوازێک بۆ ئاوێتەبوون دەژەنم
بۆ تەڵێکی بەجێماوی پرچی
ناو نوێنەکەم دەگەڕێم
چۆن دڵم بێت بمرم؟
هەموو رۆژێک بزەیەکی سەرخۆش
ختوکەی قوڵپی گریانم دەدات
هەموو شەوێک مانگ بە تریفەدا
نامەیەکی پرشنگاویم بۆ دەنێرێت
هەموو بەیانییەک
“با”یەکی هێمنی نیشتمان
تۆزی غوربەت لە شانم دەتەکێنێ
هەموو نیوەڕۆیەک
ژنێک میوانی خەیاڵمە
پێکەوە لەسەر سیسەمی فەنتازیا
دەست لەملانین
هەڵاوی خاکی وڵات
لە مەمکەکانییەوە هەڵدەستێ
چۆن دڵم بێت بمرم؟
هەموو رۆژێک
سەری تەزیو و بەستووم
بە یەک مژدەی بەهار دەتوێتەوە
هەموو شەوێک هەسارەیەکی دەنگخۆش
ئازارەکانم دەکاتە گۆرانییەکی شاد
هەموو بەیانییەک کانییەک لە جوانی
لە پەنجەی ئەوینمەوە هەڵدەقوڵێت
هەموو نیوەڕۆیەک
ژنێکی لە خاچدراو بە غەم
بە کەژاوەی گریانەوە
بەرەو رووم دێت و
لە نیشتمانی موحیبەتمدا
داوای پەناگەیەک دەکات
چۆن دڵم بێت بمرم؟
هەموو رۆژێک
بە پەیژەی خۆشەویستی
سەردەکەوم بۆ سەربانی ژوان
هەموو شەوێک پۆلێک فریشتە دێنە لام
تاکو رۆژ دەبێتەوە کەمانچە دەژەنن
بۆ ئەو رۆژە کڵۆڵانەی بە چاوەڕوانییەوە
بەسەرم بردن
هەموو بەیانییەک
دڵۆپێک فرمێسکم پێ دەبەخشرێت
تا بە چاوی تامەزرۆییمدا بێتە خوار
هەموو نیوەڕۆیەک ژنێک لە دوورەوە دێت
پۆشاکی زام لەبەرم دادەکەنێ
بە گەرمی لەشی خۆی دامدەپۆشێت
چۆن دڵم بێت بمرم؟
هەموو رۆژێک سیحرێکم لێ دەکرێت
ژیان لەبەرچاومدا
تارای گەشبینی دەکاتە سەر
هەموو شەوێک ئومێدێکی چەتە
جانتای سەفەری ئەبەدییم لێ ئەدزێت
هەموو بەیانییەک کەناریی شیعر
دەبێتە قورگی زوڵاڵی ئازارەکانم
هەموو نیوەرۆیەک
ژنێکی نەسیم ئاسا
گۆرانییەکم بۆ دەڵێ
هێشتا نەمبیستووە
بە لەشێکی رووتەوە هاتووە
دەیەوێت رۆحی من بپۆشێت
ئیتر چۆن دڵم بێت بمرم؟
کاتێک دەبینم مردن لەبەرم هەڵدێ
ژیانیش توند بەخۆیەوە دەمگوشێت
نا، جارێ دڵم نایەت بمرم
دڵم نایەت بمرم

5-12-2018
بیلەفێلد – نەخۆشخانەی گلیاد ئاینس
شتاسیۆنی نۆرۆلۆگی




فەقێیەکی گوومڕا…22…شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و دوو/

مارکس فەقێ بوو..!

لە بەشی پێشووتر و بەشەکانی سەرەتا، باسم لەوە کرد کە من و کۆمەڵێک فەقێی تر تووشی گۆڕانی فیکری بووین. هەڵبەت وەک بیرمەندی هزری ئیسلامی د.محەمەد ئەرکون دەڵێت:”دەبێ ڕازی بین بە هەموو ڕێچکە و گوزەرەکاندا بڕۆین و لە ونبوون سڵ نەکەینەوە، بەڵام دەبێ ئەو گەڕان و ڕۆیشتنە لە پێناو حەقیقەتدا بێت. نابێت لە هیچ گرفت و ئاستەنگێك، یان لە هیچ سەرکێشیەکی فیکریی ڕۆح بترسین. دەبێ خەبات و ململانێ بکەین بێئەوەی بڵێین ئێمە خاوەنی حەقیقەتین”(١).
من وەک لە بەشەکانی تر ئاماژەم بەوە کرد کە فەقێیەکی زۆر فزوڵی بووم بۆ مۆتاڵا و خوێندنەوەی کتێب و هەرچی کتێب هەبوو، لەو سەری ڕاستەوە، بۆ ئەو پەڕی چەپ، لە هەموو ئەو کتێبانەی مارکس و نیچە و شۆنهاوەر و کافکا و سارتەر و کامۆ و هەرچی کتێبی سەبارەت بە ئیلحاد و مارکسیەت و عەدەمیەت نووسرابوون، تا زۆربەی ئەو کتێبانەی کە فێندەمێنتالیست و ڕادیکاڵەکانی لە نموونەی ئیبنولتەیمیە و ئیبنولقەیم ئەلجوزی و عەبدوڵلا عەزام و ئەبو ئەعلای مەودودی و سەید قوتب و محەمە قوتب و محەمەد عەبدولوەهاب و حەسەن بەناو کێ و کێیتر نووسیبوویان دەخوێندەوە.
لە دەرگای هەرچی قوتابخانەی فیکری و فەلسەفیە هەیه، دەچوومە ژووروە و سەرم دەکرد بە ماڵی هەموو شتێکی دژەبا و کتێبێکی جیاواز و ئایدیۆلۆژیا و بیر و باوەڕ و ئایدیایەکی جیهان، تا بزانم چی دەگووزەرێت و چی دەڵێن و چی هەیە.
هەرچی فەلسەفە و ڕێچکە و ڕێباز و مەزهەب و ئایینە هەوڵمدەدا بیانخوێنمەوە و لە بارەیانەوە زانیاری بەدەست بێنم.
وەکو ئەرکون دەڵێت”بەڵکو هەوڵ بدەم تا دوورترین سنوور ئاسۆی تێگەیشتن و مەعقولیەت قووڵ بکەمەوە”(٢).

هەرچەندە سەرەتا زۆر دەترسام و فۆبیایەکیان لا درووست کردبووم سەبارەت بە مارکس و ئیلحاد و فەلسەفە و هەموو ئەو کتێبانەی باسی ئەوجۆرە بابەتانەیان دەکرد و لە قوتابخانە فیکری و فەلسەفیەکان دەدوێن.

دەترسام شوشەی یەقینەکەم بشکێت و دۆگمەکانم هەڵبوەشێتەوە و ئیمان و بیر و باوەڕەکەم لەق بێت و ئایینەکەم لەدەست بدەم و تووشی گوومڕایی و لادان و کفر و بێ بڕوایی و ئیلحاد ببم.

کاکە ئیسلامیەکان مارکس و شیوعیەت و فەلسەفەیان وەکو دەعبا و دێو دڕندەیەک پێناساندبووین!

وەلێ دواتر هێدی هێدی ئەو ترس و فۆبیایەم لا نەما و لەگەڵ دۆخەکە ڕاهاتم و کامە نووسەر و فەیلەسوف و ڕۆماننووس و وەرگێڕ و ڕووناکبیرە، کە بە خەتەر و هێڵی سوور و بۆمب و بڤە ناسراوبوون بۆ سەر بیر وباوەڕی ئایینی و پێیان دەگووتن: عەلمانی و ئشتراکی و مارکسی و مولحید(ئەتایست) و نهلیست و بێ دین و دژە دین، من دەڕۆیشتم نووسین و کتێب و بەرهەمەکانیانم دەکڕی و دەمخوێندنەوە.
لە نموونەی:شاکر نابلسی، محمەد ئەرکون، نەسر حامید ئەبو زەید، محەمەد عابد جابری، کەریم مەروە، هاشم ساڵح، نەوال سەعداوی، تەسلیمە نەسرین، ئەحلام مەنسور، عەبدولڵا ئەلقوسەيمی، فەرەج فۆدە، فوئاد زەکەریا، جۆرج تەرابیشی، سەلمان ڕوشدی، ڕیچارد داوکینز، نیچە، فرۆید، داروین، سارتەر، کامۆ، شۆپنهاوەر، مارکس و فیورباخ و کێو کێیتر.

کتێبەکەی مەریوان هەڵەبجەیی “سێكس و شەرع و ژن لە ئیسلامد” لە قۆناغی هەڵەنەبم دوو، یان سێی کۆلێژی شەریعە(زانستە ئیسلامیەکان)و لە حوجره خوێندمەوە.
ئەو کتێبەشم خوێندەوە، کە وەک وڵامێک بۆ ئەو کتێبەی کاکە مەریوان نووسرابوو.

ئەو کتێبەی ئەوکات ئیسلامیەکانی توڕەکرد و لە دژی خۆپیشاندانیان کرد و لە بارەیەوە دەیانگووت:هی خۆی نییە و نووسەرەکەی کەسێکی پارس نەژادە و مەریوان هەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بەناوی خۆیەوە بڵاوی کرووەتەوە.

جاوەک ئاماژەم بۆ کرد، بەهۆی ئەوەی دەستم بۆ کتێبی بڤە و خەتەر دەبرد، بە تایبەت کتێبی مارکسی و چەپەکان. فەقێیەکمان لەگەڵدابوو، کە دەیبینی من خەریکی موتاڵا و خوێندنەوەی ئەو جۆرە کتێبانەم، بۆ شۆخی پێی دەگووتم:مارکس فەقێیەکی قشت بوو.

جا ئازیزان من چۆن گۆڕام و بە چی جۆرە کتێبێک گۆڕام و بووم بە فەقێیەکی گومڕا؟
لە میانی باسکردن لە چۆنیەتی بوونم بە فەقێیەکی گومڕاو سەر لێ شێواو لە دین دەرچوو، وەک هەندێک لە فەقێ و مەڵاکان وایان پێ دەگووتم.

یەکێک لەو نووسەرانەی کە کاریگەری زۆری لەسەر دید و تێڕوانینم دروست کردووە و بووە هۆکاری ئەوەی من بگۆڕێم و ببم بە فەقێیەکی گوومڕا، عەبدولکەریم سروش بوو. بە تایبەتی کتێبەکەی«ڕێگا ڕاستەکان».

جۆرج تەرابیشی سەبارەت بە کتێبەکەی محەمەد عابید جابیری(نقد العقل العربي) دەڵێت”ئەم کتێبە تەنیا مرۆڤ روناکبیر ناکات بەڵکو دەیشیگۆڕێت، ئەوەی بیخوێنێتەوە چیتر دوای خوێندنەوەی وەك پێش خوێندنەوەی نابێت”(٣).

بەڕاستی ڕێگا ڕاستەکانیش بۆمن وابوو، ئەو بۆ من ڕاچڵەکینێک بوو، سەبارەت بە قۆناغی بەنج و غەیبووبە و دۆگمایی بوونی فیکری و بەستەڵەکی ئەقڵی و بیرتەسکی و ئاسۆداخراویم و تەنها بەڕاستی زانینی تاقە ڕێگایەک و قۆرخکردنی ڕاستیەکان و حاڵی نەبوون لە پیرۆزی چەمکی پلورالیزمی ئایینی.

سروش ئەو کەسەبوو، کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروستکردم. دانراو کتێبەکانی(ڕێگا ڕاستەکان، نیوەی پەنهانی فەیلەسووف، کەلەپوور و سیکولاریزم، ئەقڵ و ئازادی، تەنها ئەزموونی پێغەمبەر، سیاسەت و ئایینداری، پلورالیزمی ئایینی، ئاینێکی سیکۆلار، ئاین لەسەردەمی مۆدێرنەدا) و بەتایبەتی (ڕێگاڕاستەکان)،
دەروازەیەکی زۆر گرنگ و باشبوون بۆ ئەوەی من تووشی کرانەوەی فیکری و توانەوەی ئەو بەستەڵەکەی ئەقڵ ببم و لەو تونێڵە تاریکەی ئایدیۆلۆژی بێمە دەر و لەوە تێبگەم، کە دنیای مرۆڤایەتی گەلێ لەو حوجرە داخراو چاڵە فیکریەی من تێیکەوتووم، فراوانتر و ڕێگاکانی ڕاستی و حەقیقەتەکانیش، زۆر لەو ڕاستیە ساختەیەی من بانگەشەی بۆ دەکەم و پێی تەڵقین و گەوج و گۆشکراوم زۆرترن.
Shamal Ismael Kareem
گەر بیرتان بێت، لەیەکەم بەشی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا باسم لەوەکرد کە بیگومان مرۆڤ تازیاتر لێکۆلینەوە و تێڕامان بکات و بیربکاتەوە و بەراوردکاری بکات و بخوێنێتەوە، ئاسوی بیرکرنەوەی فراوان تر و دیدی واڵاتردەبێت، تا زیاتر ئاشنای ڕوانگە و دیدی جیاواز و، قوتابخانەی فیکری و فەلسەفی زیاتر بێت و زێدەتر گوتەو تێزی زانایان و عاریفان و ئەندێشەمەندان و فەیلەسوفان بخوێنێتەوە، زیاتر تێدەگات و زیاتر هەڵەکانی پێشووی خۆی بۆ ڕۆشن دەبێتەوە و دەستبەرداری بیری دەمارگیری و تێگەیشتنی مەزهەبیانە و قاڵبی ئیدەلۆجیانە دەبێت.

پەراوێزەکان:
١-دەربارەی عەلمانییەت و ئایین(هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکون، د. محەمەد ئەرکون، وەرگێڕانی:د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد،چاپی یەکەم-٢٠١٨، سلێمانی،پ٥٢.
٢-سەرچاوەی پێشوو، پ٨٦.
٣-جۆرج تەرابیشی، گۆڤاری دابڕان،ژمارە4ی ئەیلولی2016، لاپەڕە٨٦.




بەردی مراز… ئەدیب نادر

لەوێ‌، لەسەر ئاوێنەی دیوارە هیساوییەكان, مانگێكی تەماویی بە تریفەكانی دێوجامەی ئەم قەدەرەی بۆ دەچنێت, پۆرترێتەكەی وردوخاش دەردەكەوێت، ئاڕاستەی پێیەكانی ڕووە و دنیایەكی دوور شۆڕدەبێتەوە، پیرێژنێك، گشت ئێوارانێكی هەینیی، بەر لەوەی تیتروازەكانی دوا بانگ ئاسمانی گەڕەك جێبێڵن، چوار بەردی مراز دەگرێتە ئەو كووچە ساردوسڕانەی جێی هێڵاوە و لەودیو دەرگایەكی شڵۆق گوێیەكانی هەڵدەواسێ‌
هەنگاوەكان وەك زەردەپەڕ تێدەپەڕن، ڕێبوارێك
تاریكیی شەو بە سەدای گوزارەكانی ئاووس دەكات، دەڵێت: هاوڕێكانی كۆمەڵێك ئێسك و پرووسكن ماڵیان نییە لە قەبرسان
ئەویش..
بۆ ئاسمانێكی تر دەگەڕێت، لەكەدار نەبێت بە پەڕی نەرمی قەلەڕەشە لاسارەكان،
بۆ ئیقاعێكی تر دەگەڕێت, لە بۆنی ژەنگ بیڕەخسێنێ‌
بەڵام ئەو مانگە تەماوییە ڕێگایەك دەكاتە ڕووبار دەبێتە چاوساغی و دەیباتە ناو وێڵگا زۆرەكانی ڕابردوو, ڕابردوو بۆ ئەو ئاوڕدانەوەی ناوێ‌، هەمیشە لە بەردەمێتی
جێپێی تازەی لەناودا بەجێ‌ دەهێڵێ‌
نازانێ‌ ڕۆحی چی دەوێ‌، ڕەنگە هەر ڕۆیشتنی بوێت
تەنانەت گەر بە قەیاغێكی كۆن و داهێزراویش بووبێ‌
هەر ڕۆیشتنی دەوێت
*
ئەو خۆیەتی، بە بێ‌ ڕتووش، كەشتیوان نییە تاكو لە گشت بەندەرێكدا دۆستی هەبێت
مانگ سێوێكە فڕێی دەداتە دنیایەك درزبردوو
وەرزەكەی ئەسپێكی غەوارەیە, لەسەر زینە شڕەكەیدا گابەردەكانی دوورەپەرێزیی دەژمێرێ‌ و مۆتەكەكانی بێداریی ئەستێرەی خەونەكانی دەكوژێننەوە
درەختەكانی ڕۆخ وێڵگا چڵەپۆپەی تۆزاوییان لە خەونە هەڵپڕووكاوەكانی ناسوون، بۆ ئەو مانگە فریوودەرەی تریفەكانی موچڕكەن، لە بۆشاییەكانەوە شۆڕدەبنە خواری خوارەوە، لەگەڵای ئامێزی (با)وە
شین وەك كێڵگەكانی ساماڵ, بەلەسە وەك لاسارییەكانی سەرەڕۆیی
بالۆرەیەكی غەمگین وەكو لالەی كۆختەیەكی دوورەدەستی ژێر دڵۆپە بارانەكان دادەگیرسێ‌
مەیلەكانی ناو ئەندێشەی بەر شەوارەی بازنەی سڵێك دەكەون و سەری دەبێتە تەڵەزمی بە نێڵە نێڵی هەسارەیەكی گەڕیدە، بێهەدادان ڕووە و مەجهوولەكان دەكشێ‌
*
لەودیو دیوارە بێشومارەكان دەڵێی بۆ ڕێگای ڕەوینەوەی خۆی دەگەڕێ‌
بەژێر داروپەردووی ئومێدە نغرۆكاندا جڵەوی چوارناڵە بەردەوامەكانی ڕاكردن بەرەڵا دەكا و
وەك تارمایی لە سەرزەمینێكی تردا دەردەكەوێ‌
ڕێژنەی تریفە ناگەهانەكە دەیهێنێتە ژێرڕكێفی گەڕیدەیی و لە ئێوارە پێشبینیی نەكراوەكاندا نیگاكانی دەكەونە سمكۆڵ كردن، بینینی، سەرابەكان بەرجەستەی نێو هەتەر دەكەن و
ئاسمانە لەڕووناكیی بێبەرەكەی مزگێنی دەرچوونی لەناو گەڕەلاوژەیەكی پانۆڕامیی دەڕەوێنێتەوە
بەیداخە شڕەكەی بارمتەی شەكانەوەكانی پێشبینییە كۆنەكانە، سەرەو خوارییەكانی ڕێگا بەخیلیی بە ئاسۆ ئەنگێوراوەكەی نابەن، ساماڵ كەپرۆكەی نێو سەرەڕۆیشتوویەكەتی، دوورگەیەكیش ئارەزووی ترپەكانێتی، هەنگاوەكانی سێبەری ئومێدی لەناودا ڕەسم ناكەن..چەشنی كەژێكی داكوتراو، ناخی لە هەرەسێكی مسۆگەر خۆی مەڵاس نادا و تاریكایی بەسەر خورپە ماراتۆنیی و بەلەزەكانی سینەیدا دێتەخوارێ‌
سەری مەشخەڵی هاروهاجی گەرمبوونەوە نادۆزێتەوە
پەنجەكانی چێوە بەیەكداچووەكان لە دەوری ژیان ڕەسم دەكەن
چێوەكانی دەبنە وردە شەپۆلی كۆچبار و ئاوێزانی شكان دەبن، لەژێر سەرنجی هارمۆنیی دەستەكاندا، بازنەكان تەنیا سەری قامكەكانی دەكەن بە چەق، قاچەكانیش: وەكو زەلی قەراخەكان گوێ‌ لە ژاوەژاوی دنیا ڕادەدێرن، بەژنی ڕاوەستاوی كفتی دەدەنە دەست ڕاكشان و وەك چەمی خوڕ، بەلێواری ساتە لەبیرچووەكاندا دەكشێنەوە، بێهەدادان لێوە بڵێسە گرتووەكانی نوشتەئاسا دەدا لەكەناری كزۆڵەی شەونخوونییە سێبەرئاساكەی، بەرامە هەڵاتووەكانی لەمێخەكە ڕەشهەڵگەڕاوەكانی زێدەوە هەڵدەكێشێ‌
دایمە سەدای پەنجەرەكانی بەبیردێتەوە
ئەو (با)یەی بە مەعلانیی گەڵای چڕی دووكەڵەكان دەخاتە هەلەكەسەما
ڕەوە ئەسپی كەللەشەقی نەوەستان ونیان دەكا و كەفی وڕێنە لێوەكانی دەكێڵن

ئەو خۆی بوو خۆی، لە سایەی مانگ، هومایۆنی غەوارەیی لەسەر چڵەپۆپەی قەدەری لەنگەری گرت و لە سەرزەمینێكی تردا بوو بە قەدێك تەنها ڕەگ خەونەكانی دەكرد بە دارستان
بوو بە شەبەنگێكی مەلوول، خونچەی چاوەكانی لەناو ئێشكێكی بەردەوام دەپشكوت و
ئەستێرەكانیش لەكەشكەڵانی ئەو مەملەكەتە بە هەراوهوریایە زوویر دەبوون،
هەندێك جریوەی چلچرا بەربەرینەكەیان بەدوودا نەدەهێشتەوە
تا مەودا بڕ بكات لە شەققەی تەڵەزمیان دەدا و
ئەو ڕۆشناییە تازەزاوەیان بەدووی خۆدا دەسڕییەوە
نوقمی ناو دارستانە چڕەكانی دووكەڵ دەبوو
چاوی هەر لەو ئاوڕانەدا دەكرایەوە كە عیشقاباد بەشەوارەی دەخستن
مەحكووم دەبوو
بەو گوڵەگەنمەی ڕەنگی زێڕپۆشی بەسەری خۆیدا دەدا
كەفچەڕینی وەڕوێڕكەكانی دەنایە زەوادە كەوناراكەی و
جووتێك سۆڵی سوواوی هەڵدەكێشایە پێیە وەك هەور بازرەقەبەستووەكانی و فەنەرەكەیشی شۆستە شۆستە، كۆڵان كۆڵان لە ئینجانەی دەستەكانیا هەڵدەگرت و بۆ مەلە بەشەوارە نەكەوتووەكان دەگەڕا و ئاوێنەیەكی دەبینی، چوارچێوەیەك، دەستبەرداری وێنە كەوناراكان نەدەبوو، چوارچێوەیەك، گووڕووی لە شتە تازەكان دەگرت
لەوێوە، لە مەوداكانی یادەوەریی ڕادەما
*
لەم شەوەی دەڕوانێتە ئەو بانێژە كۆنانەی وەك بێشكۆڵە مانگە بابانییەكە هەڵدەگرن بەخۆی دەڵێ‌: كە چاو دەبڕیتە كشانی كووچەڕەشەكان، مەڕوانەرە سیمای هێشووئاسای تاپۆكان، گوێیەكانت بەڕێسمانی ڕادێرانەوە هەڵبخە، بەرمووری ئاخاوتنی ئەو ڕەوەندانە دەژنەوی كە بوخچەی یەكڕەنگی ڕابردوویان پڕێتی لە دێوجامەی غەریبیی، داستانی دەستپێكردنی گۆرانی ئەو بارانە دەبیستی كە كۆسەكانی ئەم سەردەمە دەیچڕن

ئیتر ڕەوەندێكی هەردەمییە
هەنگاوەكان دەیخەنە ژێر بەڕبەڕۆچكەیەكی نائاشنا و
ساتە ڕەوتگرتووەكان بە درێژایی خەونە پێوارەكانی لە شەققە دەدەن، شەقامە تێكچڕژاوەكانی منداڵییەكەی هاموشۆ و پیاسە عەوداڵەكانی ڕەبەنییەكەی هەڵدەپاچن
هێشتایش گەورەبوونی ناوادە وەك حاجی لەقلەق لەسەر منارەی ساڵەكانی لانەی نەكردووە
هەروەك جاران چاوەكانی لە هەڵدێری فرمێسكەكاندا دەگلێن و دێنەوە مەداری لێڵی تێڕوانین
بە بەژنی داستانیی چامەیەكدا هەڵدەزنێت
پرچی درێژی حەسرەتی شەوچەرەكانی دەهۆنێتەوە و خۆی تەیاری ئەوە دەكات
بەگژ جدەویی سەروبەندەكەیدا بچێت
*
شینایی ئاسمان هێشتاكە ئەبەدییە
دەیەوێ‌: پێشوازیی لە پەنجەرەیەكی پانۆڕامیی بكات
زایەڵەی ڕۆژێكی گلاو لێیەوە نەیەتە ژوور و بڕوانێتە بالەكۆنەی سەوداسەرییەكی بیرنەچوو
دەیەوێ‌: دەلاقەیەك لەسەرڕازەكانی وێنە بكات، كە ڕەنگە مەلوولەكانی خۆڵەزەردە
لەناو بۆرایی تابلۆكانی تاریكیی سەقام بگرێت
*
نازانێ‌ بۆ ئێوارە هاتووەكان، ئێوارە ڕاستەقینەكانی سەرگوزەشتەی نامۆییەكەی، خەنەبەندانی نێولەپی نەناسیاوییە و دەنۆڕێتە شەقامە فرمێسك گرتووەكانی ژێر سمی ئەسپە ئاسنینەكان، دەڕوانێتە ترۆپكە شاخ و دووكەڵی كەڵەگەتی شوێنە ئاشناكان، دەڕوانێتە ئەو ئەفریدە ڕیوەڵانەی بە بێ‌ لێبڕ چاویان دەدەن لە كەنارەی چراوگێك و لە حزووری ڕووناكییدا هەناسەیان بە نشێوەكانی ئاوابوون دەسپێرن
نازانێ‌ ئاوڕدانەوەیەك، شەباقەی قووڵ لەسەر سیمای ئاوێنەكانی غەریبیی نانەخشێنێ‌
*
ئەم كۆسە پێخواسە خۆیەتی، لەسەر ڕێگا بەتەمەنەكان، لەپەكانی دەبنە چرا و بەڕووی بۆشاییەكاندا هەڵیاندەواسێ‌، دەزانێ‌: خەرمانەی خۆشنوودییەكی بەرایی سایلی پیتی ئایەتە پیرۆزەكان لە لێوەكانی ئێوارەوە وەك نوور سەرەتاتكێ‌ دەكات، بەشدار دەبێ‌ لە نووسینەوەی هێشووە سەخییەكانی بارانی چاوەڕوانكراو، بەڵام ئەم فلاشباكە ئەبەنۆسییە شەقاوە هەڵوەریووەكان دەكەنە دەمامكی ڕەوەكەی و دەكەوێتە نێوڕێوبانە مەحاڵەكانی هاتنەوە

عیشقابادییەكی لە فلاشباك نوقم بووە، ئۆغر بۆ مەحاڵیی دەكات، بە كوێندەرێدا ڕەتبێ‌ و هەڵەمووتی ئەرژەنگ و بیم بسڕێتەوە، بە كوێندەرێدا ڕەتبێ‌ و خۆی وەربدات لە شیناییە قووڵەكان و ئاسۆی دەوڵەمەندی كازیوە، بە كوێندەرێدا ڕەتبێ‌ و مانگی تەماوی دڵەكەی بخاتەوە نێو لانكۆڵەی ڕوونییەكانی منداڵیی؟

ڕوخساری عیشقابادەكەی ڕەنگی هەیڤێكی مەلوولە، كە لە بەرزاییەكی پووچەوە دەڕوانێتە هەڵدێرانە ڕژدەكان و ئەشكی قەتیس وەكو گۆیژ گیرفانە بێبنەكانی منداڵییەكەی لێوڕێژ دەكەن، بە ڕۆیشتن ئالوودەیە، دەزانێ‌ ئەمشەو جمكی شەوەكانی دیكە نییە، شەیداییەكەی لەژان و كەسەر دەگەوزێ‌ و قەدو باڵای لەدیوارە بەرزەكانی خەیاڵ دەسوێ‌..ڕۆژە بابردەڵە و بە مەوداكانی یادی، لە تەتەڵەی ساڵەكان دەدات، ساڵەكان وەك هەوری نەزۆك بەسەریدا تێدەگوزەرێن، گوڵەگەنمی زراڤی هەویا شەرمنەكانی لەیەخەی نەترە پتەوەكان دەدا و تولەڕێچكە ژیلەمۆییە پێوارەكە دەگرێتەبەر، سەری دەبێتە ئەو فەزا سەركێشە لە سنوور ڕاپسكاوەی نەورەسەكانی كەڵكەڵە دەیكەن بەیاریگای باڵە لاسارەكان، دەنووك و چڕنووكەكانیانی لەناودا لەبیر دەكەن، ڕاڕایی دەبێتە قۆزاخەیەكی ڕەنگاڵە، كەلێن دەخاتە هەسارەی یادوەرییەكانی
دەگەڕێتەوە قووڵاییەكان
نەورەسەكانی كەڵكەڵە شانشینییە پڕ ئاژاوە لاژیوەردییەكان بە دووی خۆدا جێدەهێڵن، ئەویش لە شەققژنی یادوەرییەكانی خۆی دەدا و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ وێستگاكان، لە چوارناڵەی سۆراخ دەدات، دەوسەكی كژەكان دەخاتە قەڵاندۆشكان و عیشقابادە نوقمی تۆفان و تاریكییە سەرشێتەكەی بۆ هێرشی غوبارەكان بەمیرات دەهێڵێتەوە، بە چۆمی ڕوونی سەربەرەو ژووری زەمەندا هەڵدەشاخێت، ئەبجەدییەتی سەوداسەرییە هەمیشەییەكەی لە شەباقەكانی گیانیدا دەشارێتەوە
دەیەوێ‌ بگاتە ئەو جوگرافییایەی قەت دەست لە ئەستۆی ئاسۆ بەر نادات
دەیەوێ‌ بە ئیسفەنجە ڕەنگاوڕەنگەكانی هەور
هێڵە بە نەهامەتیی كێشراوەكانی ئەم سەفەرە بسڕێتەوە
كە ناتوانێ‌
خەم داوەت دەكات: تاكو دڵەكەی ئاوەدان بكاتەوە
*
دەڕوا.. پێیەكان هێشتا هەر تەلیسمی ئەم ڕێگا ئۆخر هەڵنەگرەن، هەورەكان حەشاری ناو ساپیتەی چاوەكانن، دیوارەكانیش چێوەی پۆرترێتە وردوخاشە بێڕەنگەكەن، لەودیوەوە بە وەرزێكدا تێدەپەڕێ‌، گەڵاڕەنگپەڕیووەكان بە قاچەكانییەوە دەلكێن، چیدی ژونبووتەكان نابن بە ئەستێرەی كەڵكەڵە و
كوڕژنی چارەوییەكانی هەڵاتنیش تاریكیی ئاسۆ ناڕەوێننەوە

لەوێی دوور، ئەو، بە خۆی دەگات، وردوخاشیی پۆرترێتەكەی كۆدەكاتەوە، جوانییەكانی دنیا دەبینێ‌، بەڵام هیچیان شەبەنگی عیشقاباد لەبەر چاوەكانی ناڕەوێننەوە، بە خۆی دەگات، تەمی مانگ چیدی ئاڕاستەی پێیەكانی بەرەو وێڵگای هەنگاو نابات
لە ئاوێنەكاندا دەموچاوێكی تر نابینێ‌
بەخۆی دەڵێ‌: ئەمەم لە فیلمەكەی”پاپیۆن”دا بینیووە
ئێستا پیرێژنێك بەردی مرازی فڕێداوەتە كۆڵانە ساردەكان و لەودیو دەرگای شڵۆقەوە گوێی قوڵاخە..
یەكێكیش هەر وەكو ئەوەی شەو بدوێنێ‌
دەڵێت: هەمیشە فەنەری گەڕانەوەی
لەناوڕەشماڵی ئەندێشەی هەڵواسیووە و
ئەگەرچیش سنوورەكانی چوار مەملەكەت لێرە دووریان خستۆتەوە، كەچی عیشقاباد
لە ماڵی ترپەكانیدا
ئەبجەدییەتی ئاوەدان كردۆتەوە

تشرینی یەكەمی 1996 / لەندەن




شاعیرێکی گومڕاو یاخی .. دەنگ هەڵبڕینێکی تر… عارف کوردە

عبدالوهاب البیاتی دەڵێت: ئەوەندەی شیعرەکانم ستایشی مرۆڤایەتی دەکات، ئەوەندە ستایشی شۆڕشەکان ناکات.(١) گەر بڵێم شیعر مۆسیقایە ڕەنگە بەهەڵەدا نەچووبم، مۆسیقاش بەڕوحی شیعر ئەزانم و ڕووبارێکی بێکۆتاییە و زۆرجار شاعیر خۆیشی نازانێ شیعرەکەی لەچ دەریایەکی ڕوحیدا شەپۆل دەدا و لەکوێی ڕۆخی خەیاڵدا لەنگەر دەگرێ. ئەحمەد شاملۆش پێی وابوو لەم سەردەمەی ئێمەدا لەو شوێنەی قسە دادەما، شیعر دەستی پێدەکرد.)(٢) هەروەها مۆسیقاش، دەکرێ وەک دیوێکی تری شیعر چاو لێبکرێ. شیعر بەهرەیەکی شیعرییە و بەهرەکەش لەڕوحی شاعیرەوە هەڵدەەقوڵێ و زۆرتریش پەیوەندی بەئەندێشە و خەیاڵ و هەست ناسکی و جوانبینییەوە هەیە، نەوەک تەنها بیرکردنەوەی فکریی و بەستەڵەک و چەقبەستن. ئەمەش نیشانەی ئەوەنییە بیرکردنەوە و تێڕامانی شاعیر هیچ ڕۆڵێک لەدایک بوونی شیعر ناگێڕێ. لەبەر ئەوەی شیعر بیرۆکەیەکە وشە و زمان دروستی ئەکات. چونکە ئەندێشە و خەیاڵیش پێویستییان بەبیرێکی فراوان و قووڵەوە هەیە. هەروەها پێویستە هەستێکی پڕاوپڕ لەناسکی لەئێستاتیکای شیعردا لەجۆش و ورووژاندا بوونی هەبێت، سەبارەت بەو بابەتەی کە شیعرەکەی لەسەر دەنووسرێ. شیعر بەبێ هەڵچوونێکی دەروونی و ورووژێنەری دێوانە ئاسا مەحاڵە و درووست نابێت. گەلێگجار چ لەئێستاداو چ لە ڕابردوودا؛ شیعر و شاعیر یاخیبوونەو ئەم یاخیبوونەش لایەنی جۆراوجۆری گرتۆتەوە، یاخی لەیارو لەنیشتیمان، یاخی و نامۆ بەخود و بەدەورووبەر، بەیاساو ڕێسای کۆمەڵگە و داب و نەریتی کۆنەپارێزی کۆمەڵایەتی. ئەم یاخی بوونەش لەناو گۆشە و کەنارەکانی کۆمەڵگەدا ڕوودەدات. بە من وایە شیعر نابێ بەشیعر ئەگەر ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی واقیع نەبێت، یان وەک ئەحمەدی شاملۆ ئاماژەی پێدەدات پێشەکی ئەبێ شاعیر بیت ئەوسا ئەتوانی وڵام بەداخوازی و کەموکوڕییەکانی کۆمەڵگە بدەیتەوە.(٣) لێروە هەوڵدەدەم لەگەڵ ئێوەدا شۆڕببمەوە نێو جیهانی شیعریی شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگرو مامۆستا، شەماڵ بارەوانی کە لە وێنە شیعرییە ورووژێنەر و هەستیارەکانیدا دەربارەی یاخیبوون و نامۆ لە کۆمەڵگە و لەدۆست و لەیارانی و بەهەستێکی جوان و تابلۆی پەلکە زێڕینە وێنە شیعرییەکانیمان پێ ئاشنا دەەکات.
ئەمشەو لەگەڵ بێدەنگی شەوەزەنگدا
بەدەم ژەنینی فلووتی ئازارو
بەباکردنی جگەرەی خەمەوە
شەوێکی تری تەنیایی دادەگیرسێنم
ئەمشەو ئینجانەی بەختم
لەسەر باڵکۆنی تەنیایی درز دەبات و
تەرمی خەونەکانم لەگۆڕستانی عەدەم دەچێنم.
ئەمشەو نەکۆترێک گمەی دڵخۆشی لەسەر پەنجەرەی بێتاقەتیم دەخوێنێت
نە نەغمەی بولبولێک نمەی بارانی بێزاریم دەڕەوێنێتەوە.
(لەشیعری ئەمشەو تەنیایی دادەگیرسێنم)

شاعیر لێرەدا لەگەڵ شەوێکی خامۆش و پڕ ئازار و تەنیاییدا خەوناچێتە چاوەکانی و ئومێد و ئامانجە بەدینەهاتووەکان و خەون و حەسرەتەکانی لەگۆڕستانی بێ هیواییدا لەگۆڕ ئەنێت، ئەو چاو لەڕێگەیە تاکو حەبیبەکەی لەدەرگا و پەنجەرەی ماڵی دڵی بدات و بێتاقەتی و خەمەکانی بڕەوێنێتەوە. زۆرجار شیعر و شاعیر یاخی و نامۆ ئەبن لەهەموو داب و نەریت و کەسوکار و ئەو بەرگە کۆمەڵایەتییەی کەلەبەری کراوە تووڕهەڵئەدات و دەستبەرداری ناسنامە و شوناسی خۆی ئەبێت و وەک قەرەجێکی پەڕاگەندە و بێ نیشتیمان ئەیەوێت سنوورەکان پەی بکات و وێڵ بووە و نازانێ لەباوەشی کێدا خەم و سکاڵاکانی هەڵڕێژێت. تەلعەت تاهیری شاعیر پێیوایە ئەگەر تائێستا لەهەولێر مابایە دەبوو بەفەرهاد پیرباڵێکی تر.(٤)
لەدوای تۆ بەرگی پەراگەدەییم پۆشی و
بووم بەقەرەجێکی بێ ناسنامە
لەشەقامەکانی ئاوارەییدا
لەگەڵ تەنیایی لەبازنەی وێڵیدا دەسووڕامەوە
هەر ڕێگەیەکم دەگرتەبەر
دەڕۆشتەوە سەر خەرەندی خەم و
نەمدەزانی سکاڵای ئەم دەربەدەری و
ناڵەی عەزابی کۆچەریەم بۆ کوێ بەرم.
( قەرەجێکی بێ ناسنامە)
ئەو ڕەهەندە کۆمەڵاتی و سیاسییانە وایانکردووە شاعیر وێنەی ئەو زەمەن و وەرزەمان بۆ بنەخشێنێ کە لێوانلێوە لەژن کوشتن و پەردە لەسەر ئەو فەرهەنگ و داب و نەریتە کۆمەڵایەتییانە لادەدات کەبوونەتە فاکتەرێکی سەرەکی لەبەرانبەر نایەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا. تاوان و هەوسەکانی پیاو دەەبێت ژن باجەکەی بدات. شاعیر توانیویەتی تابلۆی تراژیدی ئەم دەڤەرە سۆتماکە بەوشە و زمانە شیعریەکەی بکێشێ.
لەوەرزێک لەدایک بووم
لێوانلێو بوو لەکاتژمێرەکانی ژن کوشتن
ویستم دەنگی ژن بنووسمەوە
گوتیان لەهجەی ژن عەورەتە و
ئارەزووی پیاو دەجووڵێنێت
ئۆهه خودایە من تێناگەم
بۆچی مێ باجی شەهوەتەکانی نێر بدات و
ئەو هەموو گوناهەیان لەڕەشنووسی ژن بارکرد.
( ڕەهەندەکانی ژن بوون)
ئەمیش لەئاکامی حەزێکی سەرکوتکراو عەشقێکی بەدی نەهاتوودا، کۆڵێک لەخەم و بێ هیوای لەکۆڵ دەەنێت و جارێکی دیکە دەکەوێتەوە سەرپێی خۆیی و بەگژ دیلی و وشکەساڵییەکانی ژیانی سۆزداریدا دەەچێتەوە و نایەوێت چیتر شوێن پێی تاریکی هەڵبگرێت و کەشکۆڵی یاخی بوون لەکۆڵ دەەنێ و بازێکێ گەورە و دوور هاوێژ بەسەر عەبەسیەتی ژیاندا دەەدات.
نامەوێ چیتر مودمینی سەراب بم و
زەمهەریری سەردابی ڕۆحم
بەئاوی عەبەس بشۆمەوە
نامەوێ چیتر بەخەتمی سوورەتی خەم
دەستوێژی ئایەتەکانی ئیشق بەتاڵ کەمەوە
نامەوێ چیتر شوێن پێی تاریک بکەوم و
تەمەنم لەکۆکردنەوەی برین بەهەدەرچێ
ناومەوێ چیتر وەرزەکانم دیلی و
وشکەساڵی و تژی بێت لەموناجاتی دڵ شکان.
(وشکەساڵی..)
بەم پێیە دەنگێک ، بەڵام دەنگێکی تر دەبینین یاخی و گومڕا و پڕ لە گومان و دڵشکان لەنێو بەرداشی دەریایەک لە دەنگ و ڕەنگ، دەیەوێت جیاواز دەربکەوێت و بەشدار بێت لە بەخشینی ئەو هەنگوینە لە شیعرییەت کە هەموو لەسەری ڕێککەوتوون ناوی بنێین چێژ.

“عارف کوردە”
(شاعیرو نووسەر)
تەممووزی ٢٠٢٢

————————————————–

پەراوێزەکان :
(١)عبدالوهاب البیاتي شاعر العشق و المنافي اعداد هاني الخیر
چاپی یەکەم، ساڵی 2017 – دیمەش، لاپەڕە23.
(٢)گۆڤاری پێشەنگ کانوونی هونەر و ئەدەبی کرێکاری کوردستان ژمارە ١٦ لاپەڕە ٣٣، ساڵی 1386 ی هەتاوی
Shamal Ismael Kareem
(٣)گۆڤاری پێشەنگ، کانوونی هونەر و ئەدەبی کرێکاری کوردستان ژمارە ١٦ لاپەڕە 19. ساڵی 1386ی هەتاوی.
(٤)بڕوانە پەیجی تەلعەت تاهیری شاعیر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.




ڕاپەڕینی خەڵكی سریلانکا و دوبارەبوونەوەی ڕاستیەك!… نوری بەشیر

قەیرانێکی ئابوری و سیاسی کە یەخەی وڵاتی سریلانکای گرتووە، هەمان قەیرانی سیستەمی سەرمایەداریە کە یەخەی زۆرێک لەوڵاتانی گرتووە، کە نەهامەتیەکانی بەسەر خەڵکی کرێکارو کەمدەرامەتی کۆمەڵگادا دەشکێتەوە. ئەم قەیرانانە لەهەر وڵاتێکدا بەجۆرێک یەخەی سەرمایەداری دەگرتێت و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکیش بەپێی هەلومەرج و ئامادەییەکان و ئاستی ناڕەزایەتیەکان لەخوارەوە شکڵ دەگرێت و پێدەنێتە مەیدانەوە.

ناڕەزایەتی گەورەی جەماوەری سریلانکا کە بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژ لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوام بوو، بەتایبەت لە کۆڵۆمبۆی پایتەختدا، ناوەندەکانی دەسەڵات و شوێنی سەرانی دەسەڵات گەمارۆ درابوو، تا سەرەنجام سەرۆکی ئەو وڵاتەیان ناچار بە هەڵاتن کرد. ئەم ناڕەزایەتیانە بەدژی هەلومەرجی نالەباری ژیان و گوزەران بوو لەلایەن فەرمانڕەواکانی  بۆرژوازی ئەو وڵاتەوە بەسەر خەڵکدا سەپێنراوە و لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی ترسناك زیادی کردبوو.

بەهۆی کەمیی پێدوایستیە رۆژانەییەکانی خەڵک لە دەرمان و سوتەمەنی و خۆراک و کارەبا و بەنزین، لەلایەك و بەرزبوونەوەی بێکاری و هەژاریەکی زۆر و هەروەها بەرزبوونەوەی ڕادەی هەڵئاوسان بەجۆرێك کە گەیشتبوە نزیکەی لە سەدا شەست، دۆخی ژیانی خەڵك بە تەواوی ڕووی لەنابووتبوون کردبوو.. رێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکاتە کە نزیکەی ٥ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی سریلانکا پێویستیان بە کۆمەکی خۆراک هەیە و زۆربەی خێزانەکان ناتوانن لە رۆژێکدا خواردنی تەواو بخۆن. ئەو وڵاتە لەژێر قەرزێکی زۆری سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدایە و لە مانگی نیساندا قەرزە دەرەکیەکانی ٥١ ملیار دۆلار بووە.

لەماوەی ئەو چەند مانگەی ناڕەزایەتی جەماوەریدا دەسەڵاتدارانی بۆرژوازی سریلانکا دەستیان نەپاراستووە لەگرتن و راونان و کوشتنی خۆپیشاندەران و روخاندن و سوتاندنی جێگەوڕێگەی ڕابەرانی خۆپیشاندەران. بەڵام هەموو ئەوانە نەیانتوانی پاشەکشە بە ناڕەزایەتیەکان بکەن. رۆژ بەڕۆژ بڵێسەی خرۆشانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتكێش بەتینتر دەبوو تا سەرەنجام لەسەر بانگەوازی ڕابەران و هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکان و بەتایبەت دەوری چەپەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی گشتی لە کۆڵۆمبۆی پایتەخت، سەرباری رێگریەکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی سەربازی و ئاسایش و چەقۆکێشەکانی دەوری سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران و وەزیری بەگری، لەرۆژی ٩ی تەمووزدا بەڕێوەچوو کە دەیان هەزار کەس خۆیان گەیاندە پایتەخت و توانیان کۆشکی سەرۆککۆمار دەست بەسەردا بگرن. بەدوای ئەودا ماڵی سەرۆک وەزیران و چەندین سەرانی دیکەی دەوڵەت و باڵەخانەی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵات بخەنە ژێردەستی خۆیانەوە.

بەدوای دەست بەسەراگرتنی کۆشکی سەرۆککۆمار (گوتابایا راجابکسا) لەلایەن خەڵکەوەو هەڵاتنی ناوبراو بۆ دورگەی ماڵدیف وە نیشاندانی ئەم دیمەنانە لە ناو کۆشک و شوێنەکانی حەوانەوەی سەرۆک و نیشاندانی جۆرەها سەیارەی گرانبەها کە نرخەکانیان دەگاتە دەیان ملیۆن دۆلار، ئیتر دەسەڵاتداری بۆرژوازی ئەو وڵاتە لەوە گەیشت کە رێگایەکیان لەبەردەمدا نەماوە بۆئەوەی پێش بە پەرەگرتنی ناڕەزایەتیەکان و توندبونەوەی قەیرانی سیاسی سەرەنجام سەرکێشانی بۆ شۆڕشێکی جەماوەری کە تەختی دەسەڵاتی بۆرژوازی لە ریشە هەڵکەنێت، دەستیان دایە مانۆری سیاسی و بە قوربانیکردنی سەرۆكکۆمار، ویستیان توڕەیی خەڵك دابمرکێننەوەو دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن. ئەوەبوو دوای هەڵاتنی سەرۆكکۆمار، سەرۆک وەزیرانیان وەک جێگرەوە دیاریکرد، بەڵام خەڵك ئەمەی قبوڵ نەکرد و سەرەنجام سەرۆک وەزیران و بەدوایدا وەزیری دارایش ناچاربوون دەست لەکاربکێشنەوە!

بۆرژوازی دەسەڵاتدار و بەیارمەتی بۆرژوازی دەرەکی و بەپێی ئەزمونێك کە لە شۆڕش و خرۆشانە جەماوەریەکانەوە بەدەستیان هێناوە، بۆئەوەی دەسەڵات لەدەست بۆرژوازیدا بمێنیتەوەو نەکەوێتە دەست خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەت، سیناریۆیەکی دیکەیان خستەڕێ ئەویش ئەوەبوو کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بانگەوازی ئەوەبکەن کە سەرۆککۆمار لەناو نوێنەرانی حزبەکاندا هەڵبژێدرێت. بۆ ئەومەبەستە چەند کەسیان دیاریکرد و لە کۆتاییدا لەناو پەرلەمانەوە (رانیل ویکریمیسینگ) وەکو سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا.

لەڕوانگەی بۆرژوازیەوە ئەمانە هەموویان لەناو خێزانی بۆژوازیدان و هەرکامیان هەڵبژێرێت، مانەوەی دەسەڵاتی بۆرژوازی مسۆگەر دەکات. سەرباری ناڕەزایەتی خەڵک بەرامبەر بەم تەرحە، بەڵام دواجار (رانیل) وەکو سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرا کە چەندین دەورە لە لەدەسەڵاتدا بووە و بەشداربووە لە هەموو نەهامەتیەکانی خەڵکدا.

بەدوایدا لەژێرناوی بەشداری هەموو هێزولایەنەکان بۆ باشکردنی باری ئابووری وڵات و پاراستنی ئاسایش، هێزەکانی خۆیان لە سەرباز و پۆلیس هێنایەوە مەیدان و کەوتنە پاشەکشە بە خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتیەکان و دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوان و بەمەیشەوە نەوەستان، دەستیان کردە هێرشکردنە سەر ماڵان و نوسینگەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت چەپەکان و رابەران و هەڵسوڕاوانیان و تاڕادەی قەدەغەکردنی هەڵسوڕانی لایەنە چەپەکان و هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنی چالاکیەکانیان. بەتایبەت کە لەدەورەی ناڕەزایەتیەکاندا هەندێ لایەنی چەپ بە چەند دروشمی وەکو؛ هەموو دەسەڵاتێک بۆ شوراکان، بەڵێ بۆ پێکهێنانی شوراکانی گەڕەک و هەروەها هەموو کۆنەپەرستان دەبێت دادگایی بکرێن، رۆڵی کاریگەریان هەبوو. 

ئەوەی لە سریلانکا روویدا دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی عێراق و لوبنان و پێشتریش وڵاتانی باکوری ئەفریقایە، لەوەی توانیان دەسەڵات ناچاربکەن بە ئاڵوگۆڕ لە شێوازی حکومەتدا، بەڵام نەگەیشتە گۆڕانکاری لە خەسڵەتی حکومەت و دەسەڵاتدا. لە سریلانکا هەروەکو ئەو وڵاتانە روخسارەکانی سەرەوەی دەسەڵاتیان گۆڕی، بەڵام جەوهەری ئەوانیان نەگۆڕی! هیچیان دەستیان نەبرد بۆ ئاڵوگۆڕی ریشەیی و دامەزراندنی دەسەڵاتدارێتی جەماوەری. هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبودەش بەتایبەت نەبوونی هوشیاری سیاسی چینایەتی و رێکخراوبوونە کە مەرجی ئەساسی سەرکەوتنی ئەو بزوتنەوانەیە لەبەرژەوەندی خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتی کۆمەڵگادا. هەڵبەت نزیکەی ١٠٥ ساڵ لەمەوبەر کرێکاران و جەماوەری بەشمەینەتی ڕوسیا لە شۆڕشی ئۆکتۆبەردا ئەو ئەزمونەیان بەدەست هێنا کە خەبات و ناڕەزایەتیەکانیان دژی ستەم و نایەکسانی بەسەرکەوتن بگات، ئەویش رێك دابینبوونی ئەو دوومەرجە بوو، کە لەلایەکەوە چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتكێش خاوەنی ڕادەیەك لە هوشیاری سیاسی چینایەتی و سۆشیالیستی بوون و لەلایەکی دیکەوە خاوەنی ئاستێك لە ڕیکخراوبوونی سیاسی و جەماوەری بوون کە شوراکان و هەروەها حزبی بەلشفەی بوو بە ڕابەری لینین.

کەواتە بۆئەوەی ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش لەپێناو باشترکردنی ژیان و گوزەران و کۆتاییهێنان بە چەوساندنەوەو نایەکسانی سەرمایەداری، چەندبارە توشی شکست نەبنەوە، پێویستی بە هوشیاری و رێکخراوبوون هەیە، پێویستی بەوەیە کە جەماوەری زەحمەتکێش و چینی کرێکار لەژێر سایەی سیاسەتی هێزو حزبە بۆرژواییەکان کە لەژێرناوی ئۆپۆزیسۆندا خۆیان بەخواستەکانی ئەوانەوە هەڵدەواسن، دەربازببن و هوشیاربن بە بەرژەوەندیە چینایەتیەکانی خۆیان و لە دەوری سیاسەتی ڕادیکاڵی کۆمۆنیستی خۆیان رێكخراو بکەن لەناو شورا و سەندیکاو نەقابەکانی خۆیاندا و لەدەوری حزبی پێشڕوی کۆمۆنیستی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان و گۆڕانکاری لە ژیان و گوزەرانیان و ژێرەوژوورکردنی سەرجەم دەسەڵاتی سەرمایەداری و دامەزراندنی دەسەڵاتی سۆسیالیستیە لە شوراکانی خۆیاندا، کە کۆتایی بەهەموو نەهامەتیەکانی کۆمەڵگا دێنێت.

٩/٨/٢٠٢٢




چەند خاڵێکی سادە لە وەڵام بە هاوڕێ ساماندا… عوسمان حاجی مارف

بەینی من و هاوڕێ سامان کەریم پرسیار و وەڵام نییە بۆ سەلماندنی ڕاستودروستی جیاوازی بیروبۆچونەکانمان لەسەر هەقیانەتی حزبیەت و کۆمۆنیزمی کرێکاریی، بەڵکو جیاوازی فکری و سیاسیە، کە هەریەکەمان ئاڕاستەیەکی گرتووە. سامان پەشیمانە لە سەرجەم ڕابردووی زیاتر لە سی ساڵ خەباتی کۆمۆنستی و پێکهاتنی سەرجەم حزبە کۆمۆنیستیەکانی ئیران و عێراق و سەرجەمیان بە هەڵە دەزانێ، منیش بەردوامم لە ڕیزی هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنستی کرێکارێیدا.
بەڵام پێناچێت نە سامان بتوانێ هەقیقەتی بۆچونەکانی خۆی بۆ من بسەلمێنێت و نە وەڵامی من بە پرسیارەکانی سامان ئەو قانع بکات.

سامان زۆر لەسەر ئەوە ڕۆشتوە، کە گوایە پێم گوتووە “مادام ٣٠ ساڵە بە هەڵە دوای ڕێبازێک کەوتوی، ئیتر نابێت و بۆت نییە پەشیمان بیتەوە لەو هەڵەیە و هەر بەردەوام بە.” بەڕاستی ئەمە بەلاڕێدا بردنی باسەکەیە، ئەمەش جۆرێکە لە شێوازی ناهونەری سامان لە گۆڕینی ئاماژەیەک، کە کردوموە لە بارەی ئاڵوگۆڕێک، کە بەسەر بیروباوەڕیدا هاتووە. من ڕوون و ڕاشکاوانە گوتومە ئازادی و مافی خۆتە هەر کاتێک پەشیمان دەبیتەوە. بێگومان هەرکەس لە هەرکاتێکدا بەو باوەڕە گەیشت، کە ڕێگایەکی هەڵەی گرتۆتەبەر، باشترە پەشیمان بیتەوە، هیچ قسەیەک لەسەر ئەمە نییە. لە لایەکی ترەوە باسەکەی بردوەتە سەر باریکی ئیحساساتی و مەسەلەی تەمەن و “برۆ بمرە”، کە زۆر جێگای داخە! هیوادارم ئیختلافی نێوانمان هەرچەند بێت، هەرگیز گومان لەوە نەکەیت، کە لە قوڵایی دڵەوە ئارەزوی تەمەنێکی درێژ و تەندروستت بۆ دەکەم. ئەم مەسەلەی تەمەنە یەک واقعیەتە و پێویست بە هەراسان بوون ناکات. ئەمە تایبەتمەندی هاوڕی سامان نییە، بەڵکو شمولی هەموو ئەم جیلەی کۆمۆنیستەکان دەکات لە عیراق و ئیران کە لە هەفتاکان و هەشتاکانەوە دەستمان بەکار کردووە. بەڵام مەبەستەکەی من سادە و ڕۆشنە و پێویست بە شێواندن ناکات؛ نە باسی مەرگ و ژیان و نە باسی مافی پەشیمان بوونەوە و نە ڕەوابوونی پەشیمانییە، کاتیک کەسیک هەست بکات ڕێگایەکی هەڵەی گرتووە، هیچ ڕەبتێکیان بە باسەکەی منەوە نەبوەو نیە. من دەڵێم ئەگەر کەسێک لە ناکاو بەهۆشی خۆیدا هاتەوە، کە زیاتر لە سی ساڵە وەک ڕابەرێک بە هەڵە و هەڵدێردا چووە و فریوی ڕێبازێکی هەڵەی خواردوە، تازە ئیتر نابێت بە “ڕابەر” و هیچ دوور نییە دە ساڵی تر لە ڕێبازی ئەمڕۆشی پەشیمان نەبێتەوە. بە دڵنیایەوە هەڵسەنگاندن و کۆبەندی هەڵسوڕان بە مانای ڕەخنەگرتن لە لایەنە لاوازەکان و دەستگرتن بە لایەنە بەهێزەکان و ئەزمونەکانی خەباتەوە، خۆی لە خۆیدا نەک کێشەی نییە و بەڵکو پێویستە. بەڵام فریوخواردن و لە ناکاو پەشیمانی لە تێکڕای خەبات و ڕێبازی زیاتر لە سی ساڵ، کە بێگومان مافی بێ ئەملاو ئەولای هەموو کەسێکە، بەڵام بەداخەوە دەڵێم کارەساتە. تۆ زیاتر لە سی ساڵ خەباتی سیاسی و نەزەری و عەمەلی و حزبایەتی و جەماوەری و بەرامبەرکێی لەگەل ئەحزاب و بزووتنەوە بورژوازیە جۆراوجۆرەکان و بەرگری پەیگیرانە لە کۆمۆنیزم لە جەرگەی شکستی بلۆکی شەرق و هەراوهوریای مەرگی کۆمۆنیزم و… بە کاملی فەرامۆش کردووە.

دەربارەی باسکردنی چەند جارەتان لەسەر دانیشتن لەگەڵ “گروپی موهتەدی”، لەو بارەوە سکرتاریەتی حزب ڕوونکردنەویەکی ڕوون و ڕاشکاوی ڕاگەیاندووە و بڵاوکراوەتەوە و جەختی لەوە کردوە، کە ئیمە هەر لە سەرەتاوە ڕامانگەیاندووە، کە ئامادەی هیچ جۆرە کاریکی هاوبەش نیین و نەبوینە لەگەل ئەو ڕەوتە ناسیۆنالیستانە. بە عەمەلیش ڕێگامان لەوە گرتووە، کە لەگەڵ ئەوان کۆمیتەی هاوبەش بۆ یەکی ئایار دروست بێت و بە پێداگری ئێمە کۆمیتەکە لە هەڵسوڕاوانی کریکاری و کۆمۆنیست پێکهات نەک لە حزب و لایەنەکان و هەر ئەو کۆمیتەیەش بەرنامەی یەکی ئایاری بەڕێوە برد. دوای ڕاگەیاندنەکەش کەسانێک وەکو ئەوەی ڕوونکردنەوەکەیان نەدیبێ بۆ تەشهیر کردن بە حزب هەر قسەکانی خۆیان دووپات دەکەنەوە. ئەمە ئیتر بۆ ئێمە ذەتوانێ یەک مانای هەبێت: ئەویش ئەوەیە ئەو کەسانە لە ژیانی سیاسیدا جێگای متمانەی سیاسیمان نابن، چونکە متمانەیان بە ڕوونکردنەوەکەی ئێمە نییە، گەر سامان ئەو ڕوونکردنەوەیەی دیووە و دیسانەوە وەکو ئەوەی ڕوونکردنەوەکەی نەدیبێت قسە دەکات، دیارە سامانیش لای ئێمە دەچێتە ڕیزی هەمان بێ متمانەی سیاسیەوە. سەبارەت بە مارشی یەکی ئایاریش ئەوەی چەندە کۆمۆنیستی و کرێکاری بووە، هەر کەس پێوانەیەکی سیاسی خۆی هەیە. کۆمۆنستی بوون بەشبەش نییە و بێ هەڵەش نییە. بە گشتی یەکەیەکە لە پڕۆسە و ڕێرەوێکی واقعی و مێژویدا تەفسیری لەسەر دەکرێت. هەروەها بە سەرکەوتن و شكست و هەڵەکانی پێناسەی ناکۆمۆنستی و ناکرێکاری بوونی بۆ ناکرێت. یەکی ئایاریش لەبەر ئەوەی یەکی ئایارە، هەر کەس و لایەنیک ئازادە بێتە ناو مارشەکەیەوە، هەرچۆن تۆ ساڵانە دەچیتە ناو مارشی یەکی ئایارەوە لە فینلاند، کە هەموو جۆریکی تێدایە. یەکی ئایاری ئەمساڵی سلێمانی وەکو ئەمری واقع، مۆرکی هیچ حزبێکی پێوە نەبوو، بەڵام ئێمەش تیایدا بەشدار بووین.

سەبارەت بە ڕووداوی ١٤/٧/٢٠٠٠ وەک دووبارەکردنەوەی هەمان تیرۆری هاورێیان شابور و قابیل بوو… بۆ لێدان لە نفوزی کۆمۆنیزم و ئازادیخۆازی لە هەولێر، کە بە شێوازێکی تر و لە کاتێکی تردا یەکێتی نیشتمانی پیادەی کرد بۆ دانی گورزێکی گەورە لە نفوزی کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی، ئەمە هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو، کە یەکێتی هەمیشە و هەرجارەی بە بەهانەیەک پلانی هێرشی بۆسەر حزب هەبووە. پێش و پاش ١٤/٧/٢٠٠٠ نمونەی تر هەن، کە گروپەکانی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی چونەتە ئێران و یەکێتی هیچ پەرچەکردارێکی نەک نەنواندووە، بەڵکو لە ژێرەوە کۆمەکیشی کردوون. ڕەنگە لەوە نیگەران بن، کە کۆمۆنیزمی کرێکاری وەک لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی چونەتەوە ئیران، ئەگەر یەکیتی حەساسیەتیکی بووبێ بەمە، کە حەتمەن هەیبوو. هەر لەبەر ئەوەیە کۆمۆنیزمی کریکاری بوو. بەڵام ئەوە ئاشکرایە یەکێتی لە بنەڕەتدا بۆ بەرگرتن لە لەق نەبوونی دەسەڵاتی لە بەرانبەر ناڕەزایەتی جەماوەریدا دەبوایە زەڕبەیەکی کوشندە لە کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی بدات، جا بە هەر پاساوێک بێت. ئەگەر ئەم هۆکارە بنەڕەتیە نەبوایە، دەکرا لەسەر پاساو و بەهانەکانی یەکیتی گفتوگۆ بکرایە، کە ئامادەبوین تەنانەت سازشیش بکەین و کردیشمان، بەڵام ئێمە لەوکاتەی لەگەڵ نەوشیروان بە سازش گەیشتین بە ڕێککەوتنی تەواو، هەر ئەوکات لەوێوە دەستوری دا دەست لە هاوڕێیانمان بوەشێنن. مەگەر خۆت نازانی دوای سازش و ڕێککەوتن لەگەل نەوشیروان، کاتیک لە ماڵەکەی هاتینە دەرەوە، تەنانەت دەستڕێژیان لە ئێمەش کرد؟! وەکو خۆت باست کردوە، یەکیتی لە هەشتاکانەوە لە بیری لێدان لە کۆمۆنیزمدایە. سەردەمیک کۆمۆنیستەکانی بە تۆمەتی عیراقچێتی بە مستەحەقی مەرگ دەزانی. لە کاتی شوراکانی ١٩٩١دا دیسان یەکیتی تا لێواری لێدان چووە پێش، بەڵام بە شکستی ڕاپەرین مەوزوعیەتی نەما. لە ١٩٩١ەوە بەردەوام نیازی لێدان لە ئێمەی هەبوە، چەندین جار گەمارۆی بارەگای ڕادیۆیی داوە، هەر جارێك بە بەهانەیەک، بەڵام هەمووکات بە یەک مەبەست بووە، ئەویش لێدان و پاشەکشە پێکردن بووە بە کۆمۆنیزم. گەر ئەمە نابینی و بە دوای لێکدانەوەیکی ترەوەیت، باشترە بڵێم خێری لێ ببینیت. بەلام ئەوە بزانە بتەوێت و نەتەوێت لیکدانەوەکەت ماهیەتی دژی کۆمۆنیستی یەکیتی پەردەپۆش دەکات و پاساوێکی تر بۆ هێرشەکەی دەهۆنێتەوە.
بەڵام پرسیارەکەت دەربارەی ئەوەی، کە مەکتەبی سیاسی حککع بڕیاری دابێت لەسەر ناردنەوەی ئەو واحیدە بۆ ئیران سەیرە!، چونکە پێویستە لای خۆشت ڕوون بێت، کە هیچ کات ئێمە لە مەکتەبی سیاسی حککع هیچ بڕیارێکمان لەسەر هیچ کارێکی ڕوو بە ئێران نەبووە و نەداوە. بڕیار لەسەر جەولەی ئێران کار و بڕیاری حزبێکی تر بووە، هەرچەند هاوپەیمانمان بێت، بەڵام ئۆرگانی ڕابەری و بڕیاردەری خۆی هەیە کە (مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیرانە). ئایا ئەم ڕاستیە سادەیە ڕۆشن نییە؟!

ئەم گۆڕانە لە نەزەرەی هاوڕێ سامان و کەسانێکی تر لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی تازە نییە. هەڵبەتە ئەمە دەرگایەکی فراونە بۆ باس و جەدل، بەڵام ئەم باسە لەو شوێنەوە دەست پێ ناکات، کە ئەزمونی کارەکانی حزبی کۆمۆنیستیی کرێکاریی بخرێتە ژێر پرسیارەوە و حوکمی “ناکرێکاریی و نا کۆمۆنسیتی” بەسەردا بدریت. ڕەخنەگرتن لە کۆمۆنیزمی کرێکاری بڤە نییە، بەڵام لێرەوە دەست پێ ناکات و نابێ بخرێتە ناو چوارچێوەی نەفرەتی ئیدەی ئەو کەسانەی جۆرێکی تر بیر لە پێکهێنانی حزب دەکەنەوە، بەڵکو پێویستە نیشانمان بدەیت ئەو حزبەی لە نیاز و نەخشە و فکری تۆدایە، چۆن پێکدێت و پێکهاتەکانی بەرجەستە کەیتەوە. کەسانێک پێیان وایە، کە حەتمەن دەبێت پرۆلیتاریا خۆی حزبی خۆی دروست بکات، ئەمە جێگای باسە، بەڵام لایەنگرانی دەبێ ڕوونی بکەنەوە، کە ئەمە چۆن و کەی دەبێت؟ هەروەها ڕوونی بکەنەوە، کە کریکاری و کۆمۆنیستی بوونی خۆیان، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە پڕۆلیتاریاوە نییە، لە چیدایە؟ پێویستە ئەزمونی پراکتیکی پێکهێنانی ئەو جۆرە لە حزب بەرجەستە و عەمەلی بکرێتەوە، بە هەمان شێوەش بۆ باسکردن لەسەر حزب و دەسەڵات. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم جۆرە بیرکردەنەوانە تەنها لە ئاستێکی سەتحی و بۆچونێکی سنورداردا دێت و دەچیت، بەڵام لە ئەنجامدا ئەوەی دەیبینین تەنها بە هێرشکردنە سەر لینین و کۆمۆنیزمی کرێکاری و مەنسور حکمەتدا خۆی دەنوێنێت، نەک ڕۆشنکرنەوە و گرتنەبەری رێرەوەکانیان، هەروها گوتومە دەمێکە کەسانی تر پێکهێنانی ئەو جۆرە لە حزبیان داوەتە دەست قەدەری خەیاڵاتی ئەو سوشیالیزمەی خۆیان پێدا هەڵواسیوە، هەر بۆیە تەواوی پرسیار و باسەکانیان لێپرسینەوەیە لە دروستی و نادروستی کار و هەڵسوڕانی حزب. پێوانە کردن بۆ حزب لە زهنی خۆتدا بە کۆمۆنستی یا نا کۆمۆنستی، بە کرێکاری یا نا کرێکاری، باسێکی بێ ئاکامە. مەیدانی ئاوێزان بوون بە هەڵسوڕان و خەباتی کرێکاریەوە زۆر فروانە بۆ ئەوەی کرێکاری بوون و کۆمۆنست بوونی خۆت لە بەرانبەر کەسانی تردا بسەلمێنیت، بەڵام ئەوە ڕۆشنە، کە لە “هاوچەرخ” بوونەوە دەست پێناکات و سەریش ناگرێت.

ئاماژەم بەوە داوە، کە سامان و دوو هاورێکەی نەیان گوتوە مەنسورحکمت “مارکسیەکی هاوچەرخە”، بەڵام سامان باز بەسەر ئەو بەشەدا دەدات، کە دەڵێم سەیرەکە لەوەدایە ئەوان خۆیان بە “هاوچەرخ” ناو دەبەن، واتە گەر ئەوانەی بە هەڵە “مارکسیزمی هاوچەرخ”یان بۆ مەنسور حکمەت بەکار‌هێنابێت، واتە ئەمەی سامان و هاورێکانی لایەنێکی کۆمیدی ئەو هەڵەیەیە، کە بە خۆیان دەڵێن ‘هاوچەرخ”، ئەمەش دەچێتە ناو بابی تێنەگەیشتن لە پەیوەندی نێوان تیۆری و پراکتیکەوە.

هاوڕی سامان لە بارەی شەڕی ئەفغانستان و موسڵەوە ڕەخنەکەی خۆی ڕوون نەکردوەتەوە، بەڵام بە کورتی هەڵوێستی ئێمە لە هەردوو شەڕەکەدا جێگای شانازیە. ئێمە سەرئەنجام دژی هەردوو شەرەکە ڕاوەستاین و بە تایبەت لە شەڕی موسڵدا جەدەلی توندمان لەگەڵ هەموو ئەو لایەن و کەسانە کرد، کە بە هەر پاساویک لایەنگری شەڕیان کرد یان بە پۆزەتیف هەڵیانسەنگاند. بەڵام وەستانەوەی ئیمە دژی ئەو شەڕانە لەبەر ئەوە نەبوو، کە مخالەفی بین ئەگەر مەسەلەکە لێدان لە تاڵیبان و داعش و تەفروتونا کردنیان بێت، بەڵکو لەو ڕوانگەیەوە بوو، کە بە تایبەت لە شەڕی موسڵدا لە ژێر ناوی “جەنگ دژی تیرۆر” و داعش و لە ڕاستیدا بۆ تەسفیە حیساباتی نێوان جەمسەرە جیهانیەکان، شارێکیان بەسەر دوو ملیۆن هاوڵاتی مەدەنیدا خاپور کرد. ئەگەر هاوڕی سامان قسەیەکی هەیە لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی کۆمۆنیزمی کریکاری، بە تایبەت لەسەر شەڕی ئەفغانستان، دەبێت زەحمەت بکێشت ڕەخنە لە (دنیا دوای ١١ی سەپتەمبەر) بگریت. چونکە بە نقورچ گرتن و پرسیاری نالۆژیکی وەڵامی ئەوە مەسەلەیە نادرێتەوە.
دەربارەی ڕیفراندۆم، بەڵێ بە شانازیەوە ئێمە بە توندی لە پشتی ڕاوەستاین وەکو ڕێگاچارەیەک بۆ کێشەی کورد. بێگومان حەلی ئەم کێشەیە، نەک خودی ڕیفراندۆم، کۆمەکی دەکرد بە شەفافیەتی خەباتی چینایەتی لە کوردستان و زەمینەشی خۆش ئەکرد بۆ نەمانی نەفرەتی قەومی و دوبەرەکی نێوان کرێکاری کورد و عەرەب. بەڵام بە گەلەکۆمەی دەوڵەتان و دەسەڵاتی ناوەندی مەسەلەی سەربەخۆیی و بزوتنەوەی ئازادی و سەربەخۆی کوردستان لەم برگەیەدا بە زەبری چەک شکست درا. مەسەلەی کورد وەکو ئەنجامی دەیان ساڵ ستەم و سەرکوت و کۆمەڵکوژی بووە بە گرێیەکی سەرەتانی. ڕیفراندۆم بەدەر لەوەی کێ بانگەوازی بۆ کردوە، گونجاوترین ڕێگاچارە و مافێکی بێ ئەملاو ئەولای خەلکی کوردستانە. ئەمە وەڵامی منە بۆ هاوڕێ سامان، بەڵام لێرەدا پرسیارێکی سەرەکی کە ڕووبەڕووی ئەوە, ئەوەیە کە ئاخۆ سەرکوتی ڕیفراندۆم و خواستی سەربەخۆیی چ قازانجیکی هەبوو بۆ پڕۆلیتاریا، کە تۆی دڵگەرم و دڵخۆش کردوە؟ سەرکوتی ڕیفراندۆم بە زەبری چەک و میلیشیا و گەلەکۆمەی دەوڵەتان هیچ بەڵگەیەک لەسەر نادروستی ڕیفراندۆم بۆ چارەسەری کێشەی کورد بە دەستەوە نادات، بەڵکو تەنها حەقانیەتی ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە خەلکی کوردستان لە بەرپاکردنی ڕیفراندۆم و بریاردان لەسەر جیابوونەوە لەسەر حەق بوون.
١١/٨/٢٠٢٢




خۆشەویستی بۆ نیشتیمان پیرۆزی بۆ ئاین… م/ جبار عبداللە عزیز

ئاین و نیشتیمان دوو بابەتی گرنگ و بایخدارن لەنێو کۆمەلگادا، هەموو ئەو نەتەوانەی ئیستا لە جیهان هەن هەریەکەو بەجیا خاوەنی نیشتیمانێکن، هەرکەلەدایک دەبین نیشتیمانێک هەیە ئێمە لەباوەشی خۆی دەگرێت، کاتێک گەورە دەبین قۆناغی منداڵی تێدەپەڕێنین ئەو کات هەست دەکەین خاوەنی پێناسەی تایبەت بەخۆمانین، هەر لەو کاتەوە هەستی نەتەوەی لامان دروست دەبێت، دواتر بەهۆی کەلتور و ئەو داب و نەریتانەی کە هەمانە ئاشنا دەبین بە ئاینی خۆمان، ئەو ئاینەی لە باب و باپیرانەوە بۆمان ماوەتەوە، ئەگەر بەگشتی باسی ئەو دوو بابەتە بکەین، هەردوکیان دەگەڕێنەوە سەر بیرو باوەڕی مرۆڤ، جۆرێکی جیاواز لە باوەڕداری لە مرۆڤەکان بەدی دەکرێت، هەندێک لە مرۆڤەکان هەستی نەتەوەی و نیشتیمانیان بەهێزترە وەک لە پەرستراوە ئاینیەکان، هەندێکی تر ئاین بە نیشتیمان و نەتەوە وەسف دەکەن، چەند رۆژێک بەر لە ئیستا شەڕێکی میدیایی لەنێوان هاوڵاتیان و زانایان و ئەدیب و نوسەرەکان دروست بوو گوایە مەککە پیرۆزترین شوێنی دونیایە، جیهانی ئیسلام ئەو ڕاستیە دەزانێت کە مەککە پیرۆزترین شوێنی دونیایە، بەڵام دەبێ ئەوەش لەبیر نەکەین کە خودای گەورە دەفەرموێت” لەپێناو خاک و نیشتیمانی خۆت شەڕ بکەیت دژی داگیرکەران بکوژرێیت پلەی شەهیدبوونت پێ دەبخشرێت، ئەی ئەوە مانای پیرۆزی نیشتیمان ناگەیێنێت، بەڵام ئێمە دەتوانین بەدوو وشەی جیاواز ئاین و نیشتیمان لەیەکتری جیابکەینەوە و بڵێین خۆشەویستی بۆ نیشتیمان پیرۆزی بۆ ئاین، ئەوانەی تەنها لەسەر ئاین قسە دەکەن ئینتیمای نیشتیمانیان لاوازە، ئەو بیرکردنەوەیە ئەگەر چەندیش ڕاست بێت نابێتە احترافێکی کۆمەڵایەتی، چونکە کۆمەڵگا بیری باشتری لایە ئەستەمە بیرۆکەی کەسێک بکاتە ڕێگایێکی ڕاستەقینە بۆ خۆی، ئەو دوو بابەتە لە ئیستادا بەسیاسی کراوە حزبە ئیسلامیەکان شیعاری ئاینی دەلێنەوە احتڕاف بە حزبە علمانیەکان ناکەن، علمانیەکان بەعەکسەوە بیردەکەنەوە هەرچەندە علمانیەکان ئاینیش وەک پێگەیەکی گرنگ بەکاری دەهێنن، ئەوەی فەوزای دروست کرد ناوهێنانی کوردستان بوو لە پاڵ وشەی مەککە پیرۆزترە، تەنها بۆ دژایەتی هندێ کەس و لایەن ئەو بەراوردەی کرد، باشتر وابوو بەراوردی کردبا بەهەموو جیهان، ئەو کات بەشێوازیکی تر لێکدانەوەی بۆ دەکرا، ئەوەی لەسەر هاوڵاتیانی کوردستان پێویستە لەبەرامبەر ئەو لێدوانە سارد نەبنەوە لە ئینتیمای نیشتیمانی و پیرۆزیەکانی ئاین.




نەفرەت لە سەلمان ڕوشدی!… شەماڵ بارەوانی

بیرمە فەقێ بووم و لە حوجرە و قوتابخانەی ئیسلامی بووم، گۆڤارێک هەبوو وابزانم ناوی (خەڵک)بوو کاکە مەریوان هەڵەبجەیی دەریدەکرد، دواتر ئەوەی من ئاگاداربم گۆڤارەکە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئایەتە شەیتانیەکان ڕاگیرا و قەدەغەکرا.

من بەرلەوەی کتێبەکەی سەلمان ڕوشدی(ئایەتە شەیتانیەکان) هەمووی پێکەوە بخوێنمەوە، من لەو گۆڤاره یەک دوو بەشێکم خوێندەوە. کاتێک ئەو دوو بەشەم خوێندەوە، مەراقم کرد زیاتر و هەمووی بخوێننمەوە. پێشووتر کە هێشتا فەریکە فەقێیەکی جاهیل و فێندەمنێتالست بووم، ڕقێکی زۆرم لەبەرامبەر سەلمان ڕوشدی هەبوو. بەهۆی ئەوەی پێشووتوور لە کتێبێکی قەرەزاوی شتێکم خوێندبوویەوە سەبارەت بە فەتواکەی خومەینی، کە خوێنی سەلمان ڕۆشدی لەسەر ئایەتە شەیتانیەکان حەڵاڵ دەکات.

جا بێئەوەی ئەوکات من بێ ئەوەی جارێ یەک دێڕی ئەو کتێبه بخوێنمەوە و بزانم مەسەلە چییە، ئاواتم بوو خۆم یان کەسێکیتر ڕۆژێک دابێت و سەلمان ڕوشدی بکۆژێت و کاتێک ناوی سەلمان ڕوشدیم هێندە خراپ بیست لە ژێر لێوەوە دەمگووت:نەفرەت لەسەلمان ڕوشدی.

دواتر کاتێک جیهان بینیم سەبارەت بە زۆر چەمک کرایەوە و تووشی گۆڕانی بیر و باوەڕبووم و لە غەیبووبەی فیکری هۆشیاربوومەوە و لە تونێلی تێگەیشتنێکی تەسک و داخراو تۆتالیتاردا هاتمەدەر، بە دڵێکی زۆر فراوان و مێشکێکی زۆر کراوە و دیدێکی جیاواز زۆر باڵاو لیبڕاڵانە(ئایەتە شەیتانیەکان)م، بەpdf هەمووی خوێندەوە و بۆ فەقێی تریشم نارد بیخوێنتەوە و ئەوکات ئیتر لە جیاتی نەفرەت و ڕق، ئاواتە خوازبووم ڕۆژێک بێت لە نزیکەوە سەلمان ڕۆشدی ببینم و به دیداری شادبم.

ئاوایە ئەزیزم، مرۆڤی فێندەمێنالیست و ڕادیکاڵ، هەڵگری تێڕوانینێکی زۆر سەقەت و خاوەنی مێشکێکی ژاراوی و ئەقڵێکی داخراوە و دوو بست ئەوڵاتری لوتی تێڕوانینی خۆی نابینێت و هەموو تێگەیشتنێکی دەرەوەی بازنەی ئیدەلۆژیا و بیر و باوەڕەکەی خۆی ڕەتدەکاتەوە و کوێرانە و بۆماوەییانە و مێگەڵ ئاسا شوێن ئەقیدەیەکی دیاری کراو دەکەوێت، بێ ئەوەی بیخاتە ژێر نەشتەری ڕەخنە و بە فلتەری زانستیداببات و لە بۆتەی ئەقڵ هەڵیسەنگێنێت.

بۆیە هەرکاتێک کەسێک، ڕەخنە بگرێت و قسە لەسەر بیر و باوەڕەکەی بکات، مرۆڤی فێندەمێنتالیست بۆی بلوێت نەک جوێنی وێدەدات و سوکایەتی پێدەکات، بەڵکو سەری کەسەکە گۆشە و گۆش دەبڕێت.

کۆمەڵی کوردی ئێستا ڕێک لەو قۆناغە مەترسیناکەدایە و تاکەکانی لە سۆشیاڵ میدیا زۆربەی داعشانە بیردەکەنەوە و جوێن بە جیاوازیەکان دەدەن و سوکایەتی و بێ ڕێزی بەهەر شتێک دەکەن، لەگەڵ میزاجی داعشیانەیان نەگونجێت.

لە نیویۆرک تیرۆرستێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سەلمان ڕۆشدی، بە سەتان و هەزاران کۆمێنتی دەستخۆشیم بینی، کە بۆ ئەو تیرۆرستە نووسراوبوو هەندێک نووسیبوویان خۆزیا سەری لە لاشەی جیاکردبایەوە. هەڵبەت بێ ئەوەی یەکیان ئایەتەشەیتانیەکانیان خوێندبێتەوەو بزانن سەلمان ڕوشدی چی گووتووە و مەسەلە چییە!

کۆمێنتی وا مەهزەلەم بینی تێر بە دیاریەوە داما قاقا. چەندین کەس نووسیبویان نازانین ئەو کافرە کێیە، بەڵام مادام قسەی بە ئیسلام گووتووە حەقی تۆپاندن و سەربڕین و گوخواردنە هاهاها.
من پێش دوو ڕۆژە تەنها لەسەر نووسینێکی ڕەخنەییم سەبارەت بە هزری داعشگەرێتی و ئیسلامی سیاسی، کە لە کۆمەڵێک ڕۆژنامە و ماڵپەڕی لە نموونەی ڕۆژنامەی( ڕێگەی کوردستان) هەریەک لە ماڵپەڕەکانی(دەنگەکان، ڕوانگە و ڕەخنە، دابڕان، قەندیل24، وتاری کورد)ٚ بڵاوبووەوە. تەنها لە پەیجی(ڕوانگە و ڕەخنە)ٚ زیاتر لە پێنجسەد کۆمێنتی بێ ڕێزی و جوێن و سوکایەتیم بۆهات، تەنانەت کەسی وا هەبوو نووسیبووی: ئەو ڕۆژە هەر دێت و حوکمی دینی دەگەڕێتەوە و سەرت دەبڕین هەی کافر.

تیاندابوو مامۆستایە و خەڵکی شارەکەی خۆمە و لەگەڵ من لە کۆمەڵەی خوێنەرانی کتێب ئەندام بوو، لە کۆمێنت لەگەڵ عەوام و داعشە دەمشڕەکانی سۆشیاڵ میدیا جوێنی پێدابووم. مامۆستا وا داماوبێت، ئەی مێگەڵ و نەخوێنەوارەکە دەبێ حاڵی چۆن بێت؟!

بێ گومان من ناترسم ئەوەی مەبەستمە بیڵێم، ئەوەیە کە کۆمەڵەگای کوردی لە ژێر کاریگەری گوتاری سەلەفیگەراو ئیسلامی سیاسی خەریکە بەرەو داعشیەت دەروات و بەرەو ئاقارێکی توندڕۆیی زۆر مەترسیناک هەنگاو دەنێت و داعش هەموو کونج و کەلەبەرێکی ئەو وڵاتە خەریکە دەتەنێت و کەسیش خەمی لێ ناخوات و خۆی لێ ناکات بە خاوەن!

دووبارەی دەکەمەوە، کە من هەرگیز ناترسم لە هەڕەشەکانیان و بێگوومان وەکو فەرەج فۆدە وتەنی:(هەموو شتێك باجی خۆی هەیە، دیموكراتیەت باجی خۆی هەیە، عەلمانیەت باجی خۆی هەیە، شارستانیەت باجی خۆی هەیە، مافەكانی مرۆڤ باجی خۆی هەیە، هەموو باجی خۆی هەیە و دونیای شارستانی بۆ ئەمانە هەمووی بە خوێنی ڕۆڵەكانی خۆی باجیداوە، تاگەیشتوون بەوەی پێیگەیشتوون، دەریایەگەلێك خوێنیان لە پێناویدا ڕشتووە و بەسەر جەستەی هەزاران قوربانیدا ڕۆشتوون تاگەیشتوون بەم ڕۆژە.).

دوێنی فەرەج فۆدە و نەجیب مەحفوز، ئەمڕۆ سەلمان ڕۆشدی و کێو کێی ترە، بەدڵنیاییەوە گەر لە کوردستان زوو فریا نەکەوین و سنوورێک بۆ ئیسلامی سیاسی و سەلەفیگەراکان و ئەو فیکره داعشیە دانەندرێت، کە لە هەزار ڕەنگ و لەژێر سەتان ناو مۆدێل خۆی نمایش دەکات و شەو ڕۆژ خەریکی بە داعشکردنی کۆمەڵە، زوو، یان درەنگ، ئەمڕۆ، یان بەیانی ڕەنگ بێت من و ئەویتر، یان هەموان باجەکەی زۆر بەقورسی دەدەین.

ئینجا دەبێ هەموان باش ئەو حەقیقەتە بزانن کە فێندەمێنتالیستەکان هەڵگری فیکرێکی نەخۆش و تۆتالیتارن.
ئەوان لە کوێ دەسەڵاتیان بوو، حیجر لەسەر داهێنان دادەنێن و ڕێگری لە کرانەوەی کۆمەڵ دەکەن، فیکری ئازاد و ئیجتیهادی عەقڵ لەبار دەبەن، ،شەمەندەفەری پێشکەوتن بۆ دواوە دەگەڕێننەوە و دەبنە کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم خواست و ئازادیەکانی تاک و، جیاوازیەکان و فرە ڕەنگی و پلۆرایەتی ئایینی، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەسڕنەوە و داری پێکەوەژیان دەبڕێتەوە و دەنگە جیاوازەکان دەخنکێنن و پانتایەک بۆ ئەویترو کونجێک بۆ هەناسەی ئازادی ناهێڵنەوە.

ئەوان باوەڕیان بە فرەیی و ئازادی و دیالۆک و ئەقڵانیەت نییە. جگە لە زمانی شمشێر، هیچ زمانێکر نازانن.

بە جوێن و بێ ڕێزی و سوکایەتی و چەقۆ هێرش دەکەنە سەر زمانی ڕەخنە و ئەقڵی زانستی و بیری ئازاد و ئازادی تاکەکان و هەرچی شتێک بۆنی ڕۆشنگەری و تازەگەری لێ بێت.
ئەوان دووژمنێکی سەرسەختی شارستانیەت و کۆمەڵێکی مەدەنی و کراوەن.

داعشگیان، مادام بانگەشەی یەقین دەکەیت و ڕەهاگەرایی بە خەڵک دەفرۆشیتەوە و مۆنۆپۆڵی حەقیقەتەکان دەکەیت، زۆر عەیبە لە گوومان دەترسیت و بە چەقۆ گەروو زمانی ڕەخنەدەبڕیت و دژایەتی ئەقڵ دەکەیت!

هەڵبەت وڵام دانەوەی نووسین و ڕەخنە و وشە، بە جوێن و چەقۆ و بێ ڕێزی، خۆی لە خۆیدا ئەوپەڕی بێ مۆڕاڵی و نیشانەی لاوازی و داڕوخان و کەوتنی ئەتەکێت و ئەخلاقی ئەوکەسانە دەگەیەنێت و بەداخەوە ئەوە ئاماژەیەکی زۆر ترسناکیشە و ئەوەمان پێدەڵێت گەر خاوەنانی ئەو جۆرە لەبیرکردنەوە تەسک و ئاسۆداخراوە دەسەڵاتیان هەبێ، ئەوە تەراتێن بە ئازادیەوە دەکەن و دادگایەکی پشکنینی ویژدان و سوتاندنی کتێبەکان هەمان شێوەی دادگاکانی کلێساکانی سەدەتاریکەکانی ناوەڕاست درووست دەکەن و کتێب و شیعر و نووسینی ئازادی خوازان و چەپ و سکۆلارەکان هەمووی دەخەنە لیستی نووسینە قەدەخەکراوەکان و خۆشیان گۆردان برۆنۆ ئاسا دەسوتێندرێن و وشەکانیان لە سێدارە دەدەن و ئازادی تیرۆردەکەن و زمانی ڕەخنە دەبڕن و بۆچوونی جیاواز سانسۆر دەکەن و دەنگی هەموو نووسەرەکانی دەرەوەی سنوورەکانی مێنتەڵێنت و بازنەی ئایدلۆژیاکەی خۆیان دەخنکێنن و هەزار ساڵ دەمانگەڕێننەوە بۆ دوواوە و نێو تاریکایی سەدەکانی ناوین!

ئاخر مرۆڤی ژیر و ئازادی خواز و شارستانی و مەدەنی، وڵامی وشە بە وشە و نووسین بە نووسین و شانۆ بەشانۆ و فیکر بەفیکر دەداتەوە، نەک بە گولە و چەقۆ و تیرۆر و جوێن و سوکایەتی و بێ ڕێزی و تەشیر و هەڵچون و ڕق و هەڕەشە و نەفرەت.




كتێبێك له‌ باره‌ی شیعری (پاكانه‌ی) موزه‌فه‌ر نه‌واب بڵاوده‌كرێته‌وه‌

وا بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، كتێبێكی دیكه‌ی سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی، به‌ ناوی ( شاعیر ده‌مرێت شیعر نا) چاپ و بڵاوبكرێته‌وه‌. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌، خوێندنه‌وه‌یه‌كی درێژه‌ بۆ ده‌قی شیعری پاكانه‌ی شاعیری ئازادیخواز موزه‌فه‌ر نه‌واب. تیایدا نووسه‌ر باس له‌ پاكانه‌ و دۆخی مرۆڤی پاكانه‌ كردوو، پاكانه‌ و لێكه‌وته‌كانی له‌ كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی شاعیریش ده‌كات. ئه‌مه‌ وێرای قسه‌كردن له‌ سه‌ر لایه‌نه‌ شاراوه‌كانی ده‌قه‌كه‌ وه‌ك نا ئاماده‌یی باوك له‌ دووتوێی شیعره‌كه‌ و بێ ده‌نگی كوڕه‌كه‌ و ڕژدبوونی دایك و خوشكه‌كه‌ له‌ سه‌ر پاكانه‌نه‌كردنی كوڕه‌كه‌یان. شایه‌نی ئاماژه‌كردنه‌، كتێبه‌كه‌ش پێشكه‌ش به‌ دڵشاد مه‌ریوانی شه‌هید كراوه‌، كه‌ وه‌رگێڕی شیعره‌كه‌یه‌.




سـوودەکانی مـیوزیـک بـۆ منـداڵان… رەزا شـوان

له‌ ئێستادا وشه‌ی (میوزیک) و (موزیک) له‌ نووسین و له‌ میـدیا و له‌ راگه‌یاندنه‌کانی کوردستانـدا به‌کـاردەهـێـنرێـن، زۆر به‌ کـه‌‌می وشـه‌ی مـۆسـیـقا به‌کـاردێـت. له‌ زمـانی ئینگلیزی و زۆربه‌ی زمانه‌کانی تری جیهانیشدا به‌ زۆری وشه‌ی میوزیک به‌‌کاردەهێنن. وشـه‌ی میـوزیک له‌ بنه‌ڕەتـدا وشه‌یه‌کی رەسه‌نی یـۆنـانی کـۆنه‌. وشـه‌ی (مـوسـیقی)ی عـه‌رەبیش هـه‌ر له‌ (مـیوزیـک) ەوە وەرگـیراوە. وشه‌ی مـیوزیک له‌ وشه‌ی (مـیوز)ی لاتینییه‌وە وەرگـیراوە، که‌ به‌لای گریکـییه‌کانه‌وە خـوانـدی هـونـه‌ر بـوو. گـریکـییه‌کان، بـۆ هـه‌مـوو هـونه‌رەکـان و زانیـارییـه‌کان وشـه‌ی (مـیوزیـک) یان به‌کـار دەهـێنا. دەستپێکـردنی میـژووی مـیوزیکی مـۆدێـرن بۆ سه‌رەتای سه‌دەی بیسته‌م دەگه‌ڕێته‌وە.
میوزیک بریتییه‌ له‌ جۆرێک له‌ جـۆرەکانی هـونه‌ر. به‌وە پێناسه‌ دەکرا، که‌ هـونه‌رێکه‌ گرنگی به‌ دانان و دابه‌شکـردنی ئاوازەکان و شێوازی وتـنی گۆرانییه‌کان و به‌ تـرپه‌ی هـه‌ڵپه‌ڕکێکان دەدات. مـیوزیک زانیارییه‌کـیشه‌ که‌ شـێواز و پـرەنسیپه‌کانی ئاوازەکان دەخـوێنێـت، له‌ رووی هـه‌ماهـه‌نگی و جیـاوازییـه‌وە. دەوتـرێش مـیـوزیک زمـانـێکی جیهانییه‌، زمانێکی جیاوازە، زمـانێکه‌ له‌ نێـوان مێـشک و دڵـه‌کان دایه‌. جـوانـترین و ناسکـتریـن واتـای له‌خـۆگـرتـووە.
میـوزیک زمـانێکه‌، له‌ زمـانه‌کـانی جـوانی، له‌گـه‌ڵ زمـانه‌ جـوانـه‌کـانی که‌دا، پێکه‌وە جـیهـانی منـداڵان پێکـدەهـێنن. زمانێکه‌ له‌ خـزمه‌تی منداڵان دایه‌، هه‌مـوو لایه‌نه‌کانی گه‌شه‌کردنی منـداڵان: کۆمه‌ڵایه‌تی، سـۆزداری، هـزری، داهـێنان، که‌سایه‌تی، جوڵه‌یی دەگـرێته‌وە. له‌ هـه‌مان کاتیشـدا، چـێژ و شارەزایی پێـویست به‌ منـداڵان دەبه‌خـشێـت.
مـیوزیک زمـانی شـیعـر و گۆرانیـیه‌، مـیوزیک شیعـرێکی دەنگـدارە، رۆح و گیانێکی نه‌مری به‌ به‌ر شیعـردا دەکات، تێکه‌ڵاوی یه‌کتری بوونه‌. شیعـر و میوزیک و گۆرانی گیانێکن له‌ سێ جه‌سته‌دان، سیانه‌یه‌کن ئاوێته‌ی یه‌کتری بوونه‌ و له‌ یه‌کتری دانابڕێن.
هـه‌ریه‌که‌یـان به‌ ئـه‌وەی تـرەوە به‌نـدە. هـه‌ماهـه‌نگی له‌ بنیاتنـانی که‌سایه‌تیـدا دەکـه‌ن. پێکه‌وە به‌شداری له‌ بنیاتنانی رۆشـنبیری و شارستانێتیـدا دەکه‌ن. وەکوو چۆن جووته‌ وشه‌ی (دەهـۆڵ و زۆڕنا)، (گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ) به‌ زۆری پێکه‌وە دێـن، هه‌رەوهـاش به‌ زۆری (شـیعـر و ئـاواز)، (شـیعـر و میـوزیـک) یش پێکه‌وە دێـن.
ئه‌گـه‌‌رچی گـوێگـرتن لـه‌ میـوزیک، تا ئه‌‌مـڕۆش نه‌بـۆته‌‌ کولتـوور و به‌‌ نه‌‌ریـت و به‌‌ خوویه‌کی دەقگـرتـووی رۆژانـه‌ی تـاكی كورد. گـه‌ر هه‌شـمان بێـت که‌مـن. به‌‌ڵام گـه‌لی کوردمـان زۆر له‌ کـۆنه‌وە، له‌ ئاهـه‌نگ و بـۆنـه‌ خۆشـه‌کان و شـایی و زەمـاوەنـدا، به‌ ئامێرێک یا زیـاتری میـوزیکی له‌‌گه‌‌ڵ گۆرانی و هه‌ڵپه‌‌ڕکـێدا، گوزارشـتمان له‌‌ خۆشی و شادیـمان کردووە. تا ئه‌مڕۆش بـلوێـر و شـمشاڵ یا نای دوو ئامـیری پیویستی شوانانی کـوردن. بێگومان هه‌موومان حه‌ز له‌ فـێربوون یا گوێگـرتنی مـیوزیک دەکه‌یـن. ئه‌وەی حه‌زی لـێـنه‌کات که‌سێکی دڵ مـردووە. مـیوزیکـیش ته‌نیـا بۆ چـێژ و خـۆشی وەرگـرتـن نییـه‌، به‌ڵکو بـووە به‌ پێـویستیـیه‌کی گـرنگمان، کاریـگه‌ری له‌ رۆشـنبیریمانـدا هـه‌یه‌‌. تا رادەیـه‌کی زۆر تێـکه‌ڵ به‌ لایـه‌‌نـه‌کـانی ژیـانی رۆژانـه‌مـان بـووە.
(شکـسپـیر) دەڵـێـت:” مـیوزیـک خـۆراکی رۆحـمـانه‌”.
(ئه‌فـلاتـوون) دەڵـێـت:”مـیوزیـک و وەرزش، دوو زانستـن.. هـه‌ردووکیـان بۆ مـرۆڤ پێـویسـتـن”.
(نیشته‌) دەڵێـت:”گه‌ر ویستت بڕیار له‌سه‌ر ئاستی گه‌لێک بدەیـت. گـوێ له‌ میـوزیکیان بگـرە”.
(کـۆنـفـۆشـیۆس) دەڵێـت:”مـیوزیـک ئـاوێـنـه‌ی شـارسـتـانی گـه‌لانـه‌”.
(لانـس) یش دەڵێـت:”فـێری خه‌ڵـکی بـکه‌ن چـۆن گـوێ له‌ مـیوزیـک بگـرن.. ئه‌وسا پێـویستـیـمان به‌ به‌نـدیـخـانه‌ نـابـێـت”.
(کۆنجریف) دەڵێت:”میوزیک دەتوانێت دڕندەکان رابهـێنێت و.. به‌ردیش نه‌‌رم بکات”.
مامۆستا (حه‌مه‌ که‌ریم هـه‌ورامی) له‌ به‌رگی دووەم له‌ کتێبی (ئه‌دەبی منـداڵانی کورد) نووسیوێـتی، دەڵـێـت:”له‌ وڵاتـێکی رەنگـینی شاخـاوی پـڕ له‌ گـوڵ و گـوڵـزار و ئاو و رووبـار و بـاخ و دارسـتانی وەک کوردسـتان، بارەگـایه‌کی رازاوە بـووە بـۆ نیشـته‌نی مۆسیقا، بۆیه‌ نه‌کراوە مۆسیقای تیایدا خامۆش بکرێ و هه‌موو دەرەکانی لێ بگیرێ و گـوێی شیعـری شاعـیرانی لێ که‌ڕ بکـرێ، هـه‌ردەم دەرفـه‌تی بۆ رەخـسابێت هـه‌ناسه‌ی خـۆی داوە و هـێز نه‌بووە به‌ری بگرێ، هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی شیعـر ته‌نیا مۆسیقایه‌”. دەشڵێت:”ئه‌مڕۆ مۆسیقا وا تێکه‌ڵاو به‌ ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بـووە هه‌موو روویه‌کی چـالاکی مـرۆڤی گـرتـووەته‌وە، هـیچ کـارێک به‌بێ مۆسـیقا ئه‌نجـام نادرێـت. له‌ بـواری ئه‌دەب و هـونه‌ر و رووناکـبیرییه‌وە، بووەته‌ سه‌نگی مه‌حه‌کی رەسه‌نی و ناڕەسه‌نی یا به‌هـێز و بێ هـێزی جـۆرەکـانی ئـه‌دەب و هـونـه‌ر و هـه‌ستـیاری مـرۆڤی مـه‌زن”.
دایکان و باوکان به‌ شێوەیه‌کی رەمه‌کی مـیوزیک بەکاردەهـێنن، له‌ رێی گۆرانی سووک و لایـلایـه‌ و گـوزارشت کـردن له‌ سـۆزداری و له‌ خـۆشه‌ویستیی ناخـیان، کـۆرپه‌کـانیان ژیـردەکـه‌نه‌وە و دەیـانـکه‌نه‌ خـه‌وێکی خـۆش. پێـویسـته‌ له‌ یه‌کـه‌م رۆژی له‌دایکـبوونی منـداڵانه‌وە، گوێی منداڵه‌کانیان به‌ گۆرانی ناسک و به‌ لایـلایه‌ی شـیرین و به‌ میوزیـکی هێمن پاراوبکه‌ن. تا له‌و ته‌مه‌نە بچووکییه‌دا هۆگری گۆرانی و میلۆدی و میوزیک ببن.
میوزیک رۆڵێکی گه‌ورە و کاریگه‌ری له‌ په‌روەردەکردن و له‌ رۆشنبیریکردنی منـداڵاندا هـه‌یه‌. له‌و کاته‌وە که‌ منـداڵان له‌نـاو منداڵـدانی دایکیانـدا دروست دەبـن. له‌ زۆر شوێنی جیهانـدا، زۆر دامه‌زراوەی کۆمه‌ڵایه‌تی هـه‌یه‌، له‌ په‌روەردەکـردنی کورپه‌له‌ی نـاو سکی دایکاندا، پشت به‌ به‌کارهێنانی میوزیک دەبه‌ستن. بۆ نموونه‌، شارەوانی رۆما له‌ ئیتاڵیا، ساڵانه‌ چه‌ند جارێک له‌ سه‌نتـه‌ری رۆمـا و له‌ باخچه‌ گـشتییه‌کانیدا، ئاهه‌نگی میوزیک و گـۆرانی و دانس بۆ ژنـانی دووگیـان سازدەکه‌ن. به‌ ئامانجی باشبوون و ئاسایی بـوونی مـیزاج و خـۆشی و شادی به‌خـشـین به‌ کۆرپه‌لـه‌کانی نـاو سکی ئـه‌و ژنـه‌ دووگـیانـانه‌.
تـوێـژینه‌وە و لێکـۆڵـینه‌وەکان دەربـارەی کاریگه‌ریی میوزیـک، ئه‌وەیان سه‌لمانـدووە، که‌ منـداڵانی مـیوزیکـژەن یا گـوێگـرانی مـیوزیـک، هـه‌سـت به‌ ئـارامی و به‌ خـۆشی و به‌ خاوبـوونه‌وە گیانیـان دەکه‌ن. میـوزیک یارمه‌تی رێـکـخـستـنی سۆزدارییـان دەدات.
لێکۆڵـینه‌وەکان ئامـاژە به‌وەش دەکه‌ن، که‌ ئه‌و منـداڵانه‌ی گوێ له‌و پارچه‌ میـوزیـکانه‌ دەگـرن که‌ حه‌زیـان لـێـیان هـه‌یه‌ و پێیـان سه‌رسامـن، پـاڵ به‌ مـێـشکـیانه‌وە دەنـێن بۆ دەردانی مادەیـەکی کـیمیاوی که‌ پـێی دەڵـێن (دوبـامـین) کاریـگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی له‌سه‌ر میـزاجی منـداڵه‌ میـوزیـکـژەنـه‌کان یا گـوێگـرەکانی میـوزیک هـه‌یه‌.
له‌‌ لێکـۆڵینه‌وەیه‌کدا که‌ له‌ ساڵی (٢٠١٦) دا، له‌ لایه‌ن په‌یمانگای مێـشک و داهـێنانی سه‌ر به‌ (زانکـۆی باشووری کالـیفـۆرنیـا) له‌ ئه‌مریـکا ئه‌نجـامی دا، به‌ تاقـیکـردنه‌وە ئه‌وەیان بۆ دەرکه‌وت، که‌ میوزیک له‌ قـۆناغی به‌رایی منداڵیدا، دەتوانێت گه‌شه‌کردنی مێـشکی منداڵان خـێراتر بکات. به‌ تایبه‌تیش له‌ بـواری فـێربوون و وەرگرتنی زمان و شـارەزایی له‌ خـوێـنـدنه‌وەدا.
میوزیک به‌ شێوەیه‌ی گشتی و تـێکڕا، له‌ منداڵییه‌وە له‌ زۆر له‌ بوارەکاندا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌کـردنی منـداڵان هـه‌یه‌. هـۆگـربـوون به‌ میوزیـک له‌ ته‌مه‌نێکی بچـووکی منـداڵیـدا، کارتێکـردنی له‌ هـێنانەدی ژیانێکی باشدا هـه‌یه‌. رێـژەی ئه‌م کارتێکـردنه‌ش له‌ هه‌موو منـداڵانـدا وەک یه‌ک نییه‌، له‌ منـداڵێکه‌وە بۆ منـداڵێکی تر جیاوازیی هـه‌یه‌.
زانـاکان به‌ تاقـیکردنه‌وە، ئه‌وەشیان بۆ دەرکـه‌وت، که‌ میـوزیک یارمه‌تی گه‌شه‌کـردنی رووەک و ئاژەڵانیش دەدات. بۆ نموونه‌: گه‌ر میوزیک بۆ مانگایه‌کی دۆشەنی بژەنرێت شیری زیـاتر دەدات. هه‌مووشمان ئه‌و کلـیـپه‌ میـوزیکییه‌ی هـونه‌رمه‌نـدی شمشاڵـژەنی گـه‌ورە و به‌نـاوبانگی کوردمـان، خـوالـێخـۆشبوو مامـه‌ (قـاله‌ مـه‌ڕە) مـان بینیـوە، که‌‌ لـه‌‌و کـاتـه‌ی مـامـه‌‌ قـاله‌ مـه‌ڕە شـمـشـاڵ دەژەنـێـت، مه‌ڕەکـان له‌ دەوریـدا وەسـتاون و خاوبوونه‌ته‌وە، به‌ هـێمنی گوێ له‌ ئاوازی شـمشاڵژەنینی مامه‌ قاله‌ی شوانیان دەگرن.
سـوودەکانی میـوزیک بۆ منـداڵان
زۆرن ئه‌و سوود و ئامانجـانه‌ی که‌ له‌ سایه‌ی ژەنیـن و گوێگـرتن له‌ مـیوزیک دێنه‌دی. به‌ کورتی ئه‌مانه‌ به‌شێکن له‌ سوودە دەروونی و جه‌سته‌یی و ئاکادیمییه‌کانی میوزیک:
١ـ میوزیک گەشه‌ به‌ هه‌ست و نه‌ستی منـداڵان دەکات، توانای تێبینی و سه‌رنج وردیان و رێکخستنی سۆزداریی لۆژیکییان زیاتر دەکات. هه‌ر له‌ میانه‌ی میوزیکه‌وە، توانایه‌کی زیـاتـری گـوێگـرتن و فـێربـوون و وەرگـرتنیـان دەبێـت. هـه‌میشه‌ش مـیوزیک به‌ به‌شی ته‌وەری کرداری فـێربوونی منـداڵان دادەنرێت. کرداری فـێربوونی بابه‌ته‌کانی زانیاری و خـوێنـدنی قـوتابخـانه‌ش ئاسانـتر دەکات.
٢ـ میوزیک گه‌شه‌ به‌ به‌هـرەکانی منـداڵان دەکات، زاخـاوی هـۆش و هـه‌ستیان دەدات و تـوانـای داهـێنان و ئافـرانـدنیـان زیـاتـر دەبـێـت.
٣ـ مـیوزیک هـێمنی و ئـارامی و ئاسوودەییـه‌کی زۆر دەخـاته‌ دڵی منـداڵان. هـه‌سـت و چـێژی خـۆشی و کامـه‌رانی و به‌خـته‌وەری به‌ دەروونییـان دەبه‌خـشـێـت و ژیـانیـان لا شـیرینتر و گوشـادتـر دەکـات. ئارەزووی گـوێگـرتـن و وتـنی گـۆرانی له‌ دەروونیـانـدا دەڕوێـنێـت. له‌ سروشتی گـشتـیدا هه‌میشه‌ له‌ دۆخـێکی گونجـاو و هـاوسه‌نگـیدا دەبن.
٤ـ میوزیک رۆڵـێکی گـرنگ و کاریـگه‌ری له‌ په‌روەردەکـردنی دروست و له‌ بنیاتنانی که‌سایه‌تی هاوسه‌نگی منـداڵانـدا هـه‌یه‌. میوزیک هه‌میشه‌ش هـیوا و گه‌شبینی دەخـاته‌ دەروونی منـداڵانه‌وە. یارمـه‌تییان دەدات بـۆ خـۆ ئامادەکـردن بـۆ ژیـانـێکی خـۆشـتر و بـۆ داهـاتـوویه‌کی له‌بـارتـر و گه‌شـتـر.
٥ـ به‌ هـۆێ گـۆرانی و میلـۆدی و میوزیکه‌وە، دەتوانین گوزارشت و دربـڕینی ئه‌دەبی، له‌ منـداڵان کاراتـر و به‌هـێزتر بکه‌ین. هـانیان بدەین به‌بێ ترس و شه‌رم، گوزارشت له‌ هه‌ست و نه‌ست و سۆزدارییان بکه‌ن و خۆیان دەربخـه‌ن، چـییان له‌ نـاخ و باریان دایه‌ هـه‌ڵیـان بـڕێـژن. میـوزیـک بـژەنـن و گـۆرانی بڵـێـن و هـه‌ڵـپـه‌ڕن.
٦ـ میوزیک هـۆکارێکی گرنگه‌ بۆ به‌ کۆمه‌ڵایه‌تی بـوونی منـداڵان. کار بۆ ئه‌وە دەکات، که‌ په‌یـوەنـدییـه‌کی به‌هـێزی هـاوڕێـتی بخـاته‌ نێـوان منـداڵانی هـاوحـه‌زی مـیوزیـکه‌وە.
به‌ تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ پێکه‌وە له‌ کۆرسێکی میوزیکیدان، یا له‌ تیپێکی میوزیک و گـۆرانی دان، پێویستیان به‌ هـاوڕێـتی و هـاوکاری و یارمه‌تی و هـه‌ماهـه‌نگی یه‌کتری هـه‌یه‌. چـونکه‌ کارێـکی به‌ کۆمـه‌ڵ ئه‌نجـام دەدەن. به‌بێ یارمـه‌تی یه‌کـتری نایـه‌تـه‌دی.
٧ـ تا ئێستا توێـژینه‌وە و لێکۆڵینه‌وەیه‌کی زۆر دەربارەی کاریـگه‌ری میـوزیـک له‌سه‌ر مێـشکی مـرۆڤ به‌ گـشتی و مێشکی منـداڵان به‌ تایبه‌تی کراوە. زانـاکان گه‌یشتـنه‌ ئه‌و ئه‌نجـامه‌ی، ئه‌و منـداڵانه‌ی که‌ هـۆگـری ژەنیـنی ئامـێرێکی میوزیکـن یان گـوێگـرێکی باشی میوزیکـن، له‌ رووی ئاکـادیمی و خوێنـدنه‌وە، نمـرەکانیان له‌ وانه‌کانی خوێنـدنـدا به‌رزترن له‌ نمرەکانی ئه‌و قوتابییانه‌‌ی گوێ له‌ میوزیک ناگرن و هـۆگری میوزیک نین.
لێکـۆڵـینه‌وە تـازەکـانیـش، ئامـاژە بـه‌وە دەکـه‌ن که‌ مـیوزیک تێکـڕای زیـرەکی منـداڵان به‌رزتـر دەکـاته‌وە. مـیوزیـک دەلاقـه‌یـه‌کـیـش بۆ داهـێـنان و ئافـرانـدن دەکـاته‌وە.
٨ـ مـیوزیک یـارمه‌تی گه‌شه‌کـردن و دەوڵه‌مه‌نـدکردنی زمـانی منـداڵان دەدات. منـداڵان له‌ رێی میوزیکه‌وە، بـڕێکی زیاتری وشه‌ و زاراوە و رسته‌ و هـێما فـێردەبن. ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێک وشه‌ و رسته‌ و نـاوی ئامـێرە میوزیکـییه‌کان، به‌ زمانی ئینگـلیزی فـێردەبن.
٩ـ میوزیک گوێیـه‌کانی منـداڵان له‌سه‌ر گوێگرتنی باش رادەهـێنت، تا شارەزای هه‌موو دەنـگه‌ جیـاوازەکـان بـبن. ئه‌و که‌سانه‌ی گـوێـقـوڵغـان و گـوێیه‌کی میـوزیکـییان هـه‌یه‌، زۆتـر وشـه‌ و رســته‌کانی زمـان وەردەگـرن.
هـونه‌رمه‌نـدی گۆرانیـبێژی مه‌زنی کوردمان (هـۆمه‌ر دزەیی) جارێکیان له‌ دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فـزیـۆنیـدا وتی: له‌ فـه‌رەنسا به‌شـداریـم له‌ کۆرسێکی زمانـدا کرد، هـه‌ر له‌ یه‌کـه‌م رۆژدا، مامۆستاکه‌ چـیی بـوتـایه‌ یه‌کـسه‌ر وەرمـدەگرت. بۆیـه‌ مامۆستاکه‌ سه‌رسام بوو و لـێمی پـرسی: تـۆ هـونه‌رمه‌نـدێکی گورانیبـێژی؟ وتـم: به‌ڵێ. به‌ چـییا دەزانی که‌ من گـۆرانیبـێـژم؟ وتی: تـۆ گـوێیـه‌کی مـیوزیکـت هـه‌یه‌، یه‌کـسه‌ر قـسه‌کـانم وەردەگـریـت.
١٠ـ مـیوزیک و میلـۆدی و گـۆرانی و هـه‌ڵـپه‌ڕکێ، شـه‌رم و تـرسی منـداڵان ناهـێڵـن، ئازایـه‌تی ئه‌دەبی و متـمانه‌ و بـاوەڕ به‌ خـۆبـوونێکی زیاتـریشیان پێـدەبه‌خـشن. تا به‌ راشکاوی گۆزارشت له‌ هه‌ست و نه‌ست و له‌ خۆشـه‌ویستی و له‌ سۆزدارییان بـکه‌ن.
١١ـ مـیوزیک یارمـه‌تی چـالاکـییه‌کانی مێـشکی منـداڵان و پێشکه‌وتنی هه‌مـوو تـوانا جـوڵـییه‌کانی منـداڵان دەدات.
١٢ـ به‌شـێکی زۆر له‌ پـزیـشکان و له‌ دەروونناسانی منـداڵان، بـۆ هـه‌نـدێ گـرفـت و نه‌خـۆشی سایـکـۆلـۆژیی منـداڵان، بـۆ چـارەسه‌رکـردنیـان په‌نـا بـۆ مـیوزیـک دەبـه‌ن. وەکوو: دڵـتـه‌نگی، خـه‌مـۆکی، دوودڵی، بـێـزاری، تـرس، نـێـرگـزی، شـه‌رم،… هـتد.
١٣ـ په‌رەپێدانی خۆشه‌ویستی و راهـێنانی منداڵان له‌سه‌ر ئاخاوتنی سفـت و بێ گرێ و سادە و دوورکه‌وتنه‌وە له‌ زمانی زبـر و به‌کارهـێنانی شێوەی رەق و ته‌قی رووشکێن.
١٤ـ منـداڵان له‌ رێی مـیوزیـکه‌وە، هـه‌سـت به‌ جـوانی دەکـه‌ن و رەوشـتیان له‌ خـه‌وش و خـار پـاک دەکـه‌نه‌وە.
(بێتهـۆڤـن) دەڵێـت:”مـیوزیک جـوانیـیه‌کی بیـستراوە.. ئه‌ڵـقـه‌یـه‌کیشـه‌ رۆح و هه‌ست پێـکه‌وە دەبه‌ستـێـت”.
١٥ـ میوزیک رۆڵـێکی گه‌ورەشی له‌ رۆشـنبیریکـردنی منـداڵانـدا هـه‌یه‌. هـانی منـداڵانی میوزیکـژەن یا گوێگـرانی مـیوزیـک دەدات، بۆ خـوێنـدنه‌وەی ئه‌و کـتێـبه‌ ئاسانانه‌ی که‌ دەربـارەی میـلـۆدی و مـیوزیـک و گـۆرانی نووسـراون. تا شارەزاییـه‌کی زیـاتـریـان له‌ بارەی میوزیک و میوزیکـژەنه‌ ناسراوە کوردییه‌کان و جیهانییه‌کان هه‌بێت. شارەزاییان له‌ شێوازی میوزیک و له‌ رۆشنبیریی میوزیکی و له‌ ئامێرە هه‌مه‌جـۆرەکانی میوزیک و له‌ داب و نه‌ریتی گه‌لانی جیـاواز هه‌بێـت. به‌ رووی رۆشـنبیریی و میوزیک و هـونه‌ری گـه‌لان و جـیهـانـدا بکـرێنـه‌وە.
١٦ـ میوزیـک په‌یـوەندیی خـێزانیش به‌هـێز دەکات، رێـز و سـۆز و خۆشـه‌ویستی نێوان دایکان و باوکان و منـداڵه‌کانیان به‌هـێزتـر و شـیرینـتر دەکات. چـونکه‌ منـداڵان له‌ رێی میـوزیـکه‌وە، فـێری سـۆز و خـۆشـه‌ویستی و رێـز و یاسـا دەبـن.
١٧ـ ئه‌و هه‌ست و نه‌ست و چـێژ و خۆشییه‌ زۆرەی، که‌ میوزیک له‌ رووی دەروونی و جه‌سته‌ییه‌وە به‌ منداڵانی بچـووکی دەبه‌خـشـێت، له‌ هـۆش و دەروونیانـدا دەڕوێـن و به‌ درێـژایی ژیـانیـان، هـۆگـری میـوزیک و میـلـۆدی و گـۆرانی دەبـن و ناتـوانن پشـت له‌ میـوزیـک و گـۆرانی بـکه‌ن. مـیوزیـک واش لـه‌ منـداڵان دەکـات، لـه‌ رووی هـزری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سـۆزدارییـه‌وە، ئامـادەی ژیـانێکی خۆشـتر و داهـاتـوویه‌کی باشـتربـن.
زۆرن ئـه‌و منـداڵانـه‌ی که‌ له‌ ته‌مـه‌نی چـوار یا پێـنج ساڵانـدا، فـێری میـوزیک ژەنـین بـوون، بـوون به‌ کـه‌ڵه‌ میـوزیکـژەنی جـیهـانی. له‌وانـه‌ش میـوزیکـژەن (مـۆزارت).
دایـکان و باوکـان و مامۆسـتایان و میـوزیکـژەنـان و گـۆرانـیبـێـژان و رێکخـراوەکانی خەمخـۆری منـداڵان و به‌ڕێـوەبه‌رایه‌تییه‌کانی چالاکـییه‌کانی قـوتابخـانه‌کانی کوردستان.
به‌ له‌به‌رچـاوگـرتنی ئـه‌و سـوودانه‌ی سه‌رەوە و زیـاتـریش له‌و سـوودانه‌. مـیوزیک له‌ گه‌شـه‌کـردن و ئامـادەکـردنی منـداڵان بـۆ داهـاتـوویـه‌کی دڵخـواز و شـیاوتـر. پێـویسـته‌ پـلانی تۆکـمه‌ و به‌رنامه‌ی ته‌سه‌لـتان بۆ منداڵه‌کانتان هه‌بێـت بـۆ فـێربـوونی میوزیک و گـوێگـرتن له‌‌ مـیوزیک. چونکه‌‌ په‌روەردەی میوزیکی منـداڵان زۆر گرنگ و به‌سوودە. له‌ زۆر کار و ره‌فـتاری نه‌خوازراو و له‌‌ خـووی ناشیرین، منداڵه‌کانتان دووردەخـاته‌وە.
له‌ وڵاتـانی رۆژئـاوادا، بایـه‌خـێکی زۆر به‌ پـه‌روەردەی مـیوزیـکی دەدەن، له‌ زۆربـه‌ی ماڵـه‌کانـدا، پیانـۆیـه‌ک هـه‌یه‌، یا ئامـێرێکی میوزیکی هـه‌یه‌، گـه‌ورە و منـداڵان له‌ کاتی پەرژاندا تاوێک پیانۆ لێدەدەن. له‌ قوتابخانه‌کانیشدا منـداڵانی ئارەزوومـه‌نـدی میوزیک، له‌ لایه‌ن مامۆستای پسپۆری مـیوزیکه‌وە، به‌ پێی ئارەزوو و هه‌ڵـبژاردنی قـوتابییه‌کان، فـێری ژەنـینی ئامـێرێکی مـیوزیکـیـان دەکه‌ن. له‌ هـه‌ر شار و گه‌ڕەک و گونـدیکـدا، به‌ دەیان تیپی میـوزیـکی هـه‌یه‌. به‌ خۆڕایی له‌ سه‌نته‌رەکاندا ئاهـه‌نگی میوزیکی سازدەن.

له‌‌ کوردستانیشدا، بابه‌تی میوزیک وەکوو وانه‌‌یه‌‌کی سه‌‌ربه‌خۆ و خراوته‌‌ پرۆگرامه‌کانی قـوتابخانه‌‌ی بنه‌ڕەتییه‌وە. زۆر سوپاسی مامۆستا (زارا ئه‌حمـه‌د جـاف) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روەردەیی ـ له‌ رانیـه‌ دەکه‌م. به‌ڕێـزیان خـشته‌ی دابه‌شکـردنی وانه‌کانی بـۆ ناردم. به‌ پێی خـشته‌کان، به‌ پێی دەوامی قوتابخانه‌ بنه‌ڕەتییه‌کان و خوێنـدن به‌ زمانه‌ جیاوازەکان، له‌ قـوتابخـانه‌کانی کوردستان، جیـاوازی له‌ دابه‌شکـردنی ژمـارەی وانـه‌کانی میـوزیکـدا هه‌یه‌. له‌ پۆلی (٣،٢،١) دا، هـه‌فـته‌ی (٢) وانه‌ میوزیک هـه‌یه‌، له‌ هه‌ندێ قـوتابخانه‌ی تـردا هـه‌فـته‌ی (١) وانـه‌ی میوزیکـیان هـه‌یه‌، له‌ خـشـته‌کانی ئـه‌م قـوتابخـانانـه‌دا ناوی وانه‌ی (سروود) یان تێـدا نییه‌. له‌ خشته‌ی هه‌فـتانه‌ی هه‌ندێ له‌ قوتابخانه‌کانیشدا، ناوی میـوزیکی تێـدا نییه‌ و وانـه‌ی (سـروود) هـه‌یه‌، که‌ به‌ هه‌مـان رێـژەی وانه‌ی میـوزیک، وانه‌ی سروود دابه‌شکـراوە. له‌ خـشـته‌ی هـەفـتـانەی دابەشکـردنی وانەکـانی خوێنـدنی هـه‌نـدێ قـوتابخـانه‌کانیـشـدا، ‌ناوی وانەی (سروود) و ناوی (میـوزیک) ی تێـدا نییه‌‌. له‌وانه‌‌یه‌ له‌ چـوارچـێوەی وانه‌ی (هـونـه‌ر) یا (پـه‌روەردەی هـونـه‌ری) دا بـێت. به‌ڵام وانـه‌ی (پـه‌روەردەی هـونـه‌ی) بـه‌ زۆری چـالاکـییه‌کـانی وێنـه‌كـێشان دەگـرێتـه‌وە.

من وام پێ جـوان و دروسـته‌، که‌ هـه‌ردوو وشه‌که‌ (سـروود) و (میوزیک) بخرێنـه‌ پاڵ یه‌کـتری و ببـن به‌ وانه‌ی (سروود و میوزیک). مامۆستای پسپۆر و کارامه‌ و شارەزای میوزیک، له‌‌ دەرچوانی په‌یمانگای هونه‌رە جوانه‌کان، به‌شی میوزیک. بۆ وتنه‌‌وەی ئه‌م وانـه‌یه‌‌‌ ته‌رخـان بکـرێـن. نه‌شکـرێـت به‌ وانـه‌یـه‌کی لاوەکی، پێـویستە گـرنگی پێبـدەن.
دەستخۆشییه‌کی زۆریش له‌و لایه‌ن و مامۆستا میوزیکـژەنه‌ دڵسۆزانه‌مان‌ دەکه‌م، که‌ له‌ پشـووەکانی هـاوینانـدا، کـۆرس و خـولی تایـبـه‌ت بـۆ فـێرکـردنی مـیوزیک بۆ منـداڵانی کوردمان دەکه‌نه‌وە. خـزمه‌تی پیـرۆز و ناوازەیـان، شایه‌نی ئه‌وپـه‌ڕی رێـز و پێـزانینه‌.

رەزا شـوان
نەرویـج: ١١/ ئاب / ٢٠٢٢




سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێك -14-… شەماڵ بارەوانی

بەشی چواردەهەم/

هەڵبەت دەوڵەتی سیوكراتی دەوڵەتێكە هەوڵدەدات و تێدەكۆشێت تاوەكو شەریعەت جێ بەجێ بكات و بیسەپێنێت، ئەمەش هیچ لەگەڵ بنەماكانی هاووڵاتی بوون و پنتەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و ئازادیەكانی تاك و، تۆلەرەنس(لێبوردەیی)، و پلورالیزم(فرەیی)، نایەتەوە دژی مرۆڤ بوون و پێچەوانەی ڕۆحی پێكەوە ژیان و ئەویتری جیاواز و قبوڵكردنی ئەوانیتر و پڕەنسیپەکانی دیموكراسی و سیكۆلاریزمە بە مانا ڕاستەقینەكەی.

لە دەوڵەتی سیوکراتی دا، حاکمیەت تەنها بۆ خوداوەندە، هەر شتێک ڕوو بدات، هەر پێشهاتێکی تازه و داهێنانێکی تازە، لە دایک بێت، دەبێت بۆ شەرع و ئەحکامەکانی ئایین و فەتوای پیاوانی ئایینی بگەڕێینەوە. لە دەوڵەتی سیوکراتیدا شتێک نییە بە ناوی دیموکراسیەت و بۆچونی خەڵک و ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی و دەوڵەتی مەدەنی.

لە دەوڵەتی سیوکراتیدا شەرع و ئەحکامەکانی ئایین و قسە و فەتوای پیاوانی ئایینی(کە هەمیشە خۆیان وەکو دەم ڕاستی ئایین و وتەبێژی ئاسمان و سێبەر و نوێنەری خوداوەند) دەبینن، چی ئەوان بڵێن، ئەوە کۆتا بڕیارە.
حەڵاڵ، یان حەرام، تەواو، ئیتر کەس بۆی نییە دەمی بکاتەوە و دەنگ هەڵبڕێت و پڕۆتیستۆی بکات و ناڕەزایەتی دەببڕێت. گەرنا مۆرکی بێ دینی و دژایەتی کردنی خوداوەند و بێ ڕێزی کردن بە ئایین و مۆری کافربوون بە تەوێڵیەوە دەنرێت و خوێنی حەڵاڵ دەکرێت.

لە دەوڵەتی سیوکراتی و ئایینیدا مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكرێت. دەوڵەتی سیوكراتی دەوڵەتێكی پۆلیسی سەركوتكاری تۆتالیتاری بێ ئاگایە بەرامبەر بە مافە ڕاستەقینەكانی مرۆڤ و پێوەرەكانی هاووڵاتی بوون و پرەنسیپەكانی مرۆڤ بوون.

دەوڵەتی سیوكراتی دەوڵەتێكە هەرگیز لەگەڵ پرەنسیپەكانی تۆلەرەنس و فرەیی یەكناگرێتەوە. دەوڵەتێكە ڕێگە بە جیاوازی بیركردنەوە و دیدەنیگای جودا نادات و هەموو ڕەنگەکان لە بۆتەی تاقەڕەنگێكدا(ڕەنگی ئاینیی زاڵ و مەزهەبی دەسەڵاتدار)دەتوێنێتەوە و جگە لە ڕەنگی ئایینی زاڵ و دەسەڵاتدار و لە ناو ئایینەكەیش ئەو ئیدەلۆژیا و مەزهەبەی تێیدا كراوە بە تاقە ڕاستی و باشترین مەزهەب و کۆتا تەفسیر و بڕیار، هەموو ڕەنگەكانی تر و دیدو مەزهەب و ئایینەكانی تر، پەراوێز دەخرێن و دەسڕدرێنەوە.

هەموو دەنگە جیاواز و ئازادەكانی تر دەخنكێندرێن و كپ دەكرێنەوە. بەو چەشنە هەموو شتێك دەبێت لە سایە و لە ژێر کۆنتڕۆڵ و هەژموونی دەوڵەتە سیوكراتیەكەدا دەبێت و هەر ئازادییەك، پێچەوانەی دۆكترینی فەرمی دەوڵەت و دۆگم و ئیدۆلۆژیا و پێوەرە مەزهەبی و ئایینیەكان بێت، ئەوە دەوڵەتی سیوكراتی دەستی تێوەردەدات و قەدەغەی دەكات و ڕێگری لێدەكات و دنیایەك بت و پەرژین و تابووی لە بەردەمدا قوت دەكاتەوە، بە پاساوی حەرامێتی و لادان لە ئایینی فەرمی و سەتا ئەوەندەی خەڵك و داب و نەریتی گشتی و ئەخلاقی كۆمەڵ، بە كفر و هەرتەقە و زەندیك و بەڕەڵایی و بێ بڕوایی و فیسق و فجۆر لە قەڵەمی دەدات و هەموان ناچار دەكات تەنها ئەوە بكەن كە دینی دەوڵەت داوای دەكات و دەیسەپێنێت و دەیكات بە عەقیدەی فەرمی وڵات و دەستوری دەوڵەت.
بەو شێوەیە چیتر لە دەوڵەتی سیوكراتیدا، مانایەك بۆ ئەویتری جیاواز و جیاوازیەكان نامێنێتەوە و ماف و ئازادیەكانی تاك پێشێل دەكرێت و ژێر پێ دەخرێت.




هەڵوێستی جەلال تاڵەبانی و نوشیروان مستەفا لەسەر هۆكاری جینۆسایدی بارزانییەكان!… عەلی مەحمود محەمەد

لەسەر هۆكاری تاوانی كۆمەڵكوژی بارزانیەكان, هەندێك لە سەركردەكانی ی ن ك هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە, ئەوانەی من بزانم بەڕێزان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا, وەك دوو كەسی یەكەمی ینك لەناو ئەوانەدان, هەموو لەگەڵ ئەوەدان پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران واتا فەجری دووی كردووە, وە ئەمەش بە هۆكاری جینۆسایدكردنی بارزانیەكان دەزانن.

مام جەلال: بارزانییەكان دووجار خائینن!
هەڤاڵ كوێستانی لە پەرتووكی ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو دەنووسێت” لە گۆڤاری الطلیعە العربیە ژمارە 52ی مانگی ئابی 1984, مام جەلال وتویەتی:” سەدام حەكەمە و دوژمن نییە”, بارزانییەكان دووجار خائینن, جارێكیان لەبەر ئەوەی دژی كوردی ئێران شەڕ دەكەن, جارەكەی كەش لەبەر ئەوەی پێش پاسدارانی ئێرانی دەكەون و دژ بە سوپای عێراقی شەڕ دەكەن” ل 350-351 .
مام جەلال: سەبارەت بەوەی بارزانیەكان, وەڵامدەداتەوەو دەڵێت: ئەمن نەمگوتووە بارزانیەكان, گووتوومە كوڕانی بارزانی- ل 351 – ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو – هەڤاڵ كوێستانی -سلێمانی 2017- چاپخانەی كارۆ.
مام جەلال پێش پاسداركەوتن و شەڕ كردن لە گەڵ سوپای عێراق بە خیانەت دەزانێت, دوای خۆی جوڕِِی پارتی دایەوە و لەو جۆرە خیانەتە هەموویانی رەت دا, پارتی و حسك فەجری دوویان كرد, ئەو فەجری دە, پارتی فەتحی 3 و 8 ی كرد, ئەو نەسری 4 و 5 و 7, كەربەلاو بیت الموقەدەس و فەتحیش بخەرە سەریان.
لە كاتێك تاڵەبانی ئەم قسانە دەكات, دواتر خۆی بە زێدەوە هەمووی دووبارە دەكاتەوە, پارتی بە تۆزی بەرپێیا ناگات, پارتی ئەگەر لەسەر سنوور شەڕی هاوبەشی كرد, ئەو 150 كیلۆمەتر لە قوڵای عێراق و پاسداری بردە بن كەركووك.

نەوشیروان مستەفا و ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو
بەڕێز نەوشیروان مستەفا, كە یەكێك بوو لە كەسایەتییە گرنگەكانی ئەو سەردەمەی ی ن ك, لە پەرتووكی پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق (1979-1983), دەربارەی ئەم كارەساتە و هۆكارەكانی نوسیوویە:
” گیرانی بارزانییەكان ئەوكاتەی ناوچەی حاجی هۆمەران بوو بوو بە مەیدانی گەرمی جەنگی عێراق – ئێران بنەماڵەی بارزانی و سەرانی پدك بە ئاشكرا هاوكارییان لەگەڵ هێزەكانی ئێران ئەكرد دژی جەیشی عێراقی. كۆكردنەوەی دەنگ و باسی عێراق و هێزەكانی و, چاوساغی و ڕێبەری هێزەكانی ئێران و , هێنان و بردنی دێدەوانی تۆپخانەی ئێران ئەمە بەشێكی كەمی ئەو هاوكارییە ئاشكرایە بو. لە هێرشەكانیش دا ئەوان وەكو هێزی یارمەتیدەر و خەریككەر و لێدانی پشتەوە بەشدار ئەبوون (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن, لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل321, نەوشیروان مستەفا )), كەچی ئەمان دواتر خۆیان بوونە هێرش بەر نەك خەریككەر.
بەڕێزی بەردەوام دەبێت لەسەر بۆچونەكەی و دەنووسێت:” بەشدار بونی بنەماڵەی بارزانی و هێزەكانیان لە هێرشەكانی ناوچەی حاجی هۆمەران دا, لە لای صەدام جگە لەوەی بە خیانەتی نیشتمانی دا ئەنرا, بۆ خۆیشی بە خیانەت و دەسبڕین و فێڵ لێكردن ئەژمارد”.
لێرەدا نەوشیروان مستەفا تەئكید دەكاتەوە لەوەی پارتی بەشداری شەڕی حاجی هۆمەرانی كردووەو ئەو هاوكارییەی پارتی لەگەڵ ئێران لای بەڕێزی خیانەت بووە, پاداشتی خیانەتكارانیش لای دەسەڵاتێكی فاشی دیارە چییە؟, كەچی دوایی خۆی هەمان تەرز بە زیاتریشەوە دووبارە دەكاتەوەو داهێنانی تێدا دەكات؟.
نەوشیروان مستەفای كۆچكردوو درێژەی پێدەداو دەنووسێت: بارزانی یەكان لە عێراق مابونەوە لە ئۆردوگای بەحركەو قوشتەپەدا كۆكرانەوە. زۆری پیاوەكانیان بووبوون بە چەك هەڵگری جەیشی شەعبی و بە دڵسۆزی ئەركەكانی خۆیان بەجێ ئەهێنا (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن, لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل322 , نەوشیروان مستەفا )).
مێژوو نووس جەماڵ نەبەز دەڵێت” نەوشیروان مستەفا جگە لەوەی ئێرانی بە دۆست لە قەڵەم دابوو, هاوكارییە سەربازییەكانی ئێران و كارە هاوبەشەكانی لە گەڵ ئەو وڵاتەدا بە كارێكی باش و دروست لە قەڵەم دەدا – جەماڵ نەبەز -ئێستەو پاشەرۆژی ل 98 , كۆمەڵكوژی كورد لە جەنگی ئێران – عێراقدا….. ل 194″.

رەوایەتیدان بە كۆمەڵكوژی

لە ڕاستیدا لەوكاتە ژمارەیەكی زۆری هاوولاتیانی كوردستان تێكەڵ بە هێزە چەكداری و حیزبیەكانی بەعس ببوون, نەك تەنها بارزانیەكان, وێڕای ئەوەی جەیشی شەعبی بوونەكەی ئەو بارزانییە سڤیل و سادەو ساكارە نەخوێندەوارانە ئەگەر راستیش بێت؟؟, كە لە ڕابردوودا قوربانی و بەرداشی هەموو جوڵانەوەیەكی چەكداری بوونە لە كوردستان, بە ئەندازەی پەیامەكانی هەندێك لە سەرانی ئەو كاتی ینك شەرمەزاری نەبووەو نییە كە لەهەمان رۆژگاردا لە ساڵانی 83-1984, بۆ هەزاران قوتابی كوڕِ و كچی مانگرتووی زانكۆی سەلاحەدین دایان كە دەست بەرداری خوێندنەكەیان ببون, لە بەر ئەوەی ئامادەیی لەبەركردنی بەرگی جەیشی شەعبیان نەبوون, كەچی پارتەكەی ئەوسای كۆچكردوو بەڕێز نەوشیروان مستەفا كە لەو كاتەدا بۆ خۆشی دووەم كەسایەتی بوو تیایدا, داوای لەبەركردنی بەرگی جەیش شەعبیان لەو خوێندكارە مانگرتووانە دەكرد یاخود نەرمیان دەنواند لە بەرامبەری, لە ترسی ئەوەی نەوەك گفتوگۆكەیان لە گەڵ ڕژێمدا هەڵبوەشێَتەوە, لەوكاتەی كە چەند مانگێك بوو لە بیابانەكانی سەماوە لە سوتگەی جهەنمی ئەو گەرمایە بە كۆمەڵ بارزانییەكان گولە باران كرابوون.
سزادانی سەرجەم عەشیرەتێك لە بەرامبەر كردەوەی پارتێكی سیاسی, كە سەركردایەتیەكەی بە دەست ئەو بنەماڵەیەوە بوو, ئەمە بۆ خۆی سزادانێكی فاشیستانەیە, بارزانیەكان ئەم خێڵە پارێزگارە داخراوەی كوردەواری, كە بە توندی بە سەركردایەتی خێڵەوە گرێدراون, لەوێشەوە بە پارتییەوە, چونكە لە لوتكەدا سەركردایەتی پارتی و خێڵی بەرزانی یەك دەگرنەوە.
لە كاتێكدا ئەو خەڵكەی كۆمەڵكوژی كران, بۆ خۆیان لەو چركە ساتە و لەحزە مێژوییەدا سڤیل بوون و هیچ پەیوەندییەكی سیاسی و ڕێكخستنیان بەو پارتەوە نەبووە, بگرە بەشێكیان بە پێچەوانەی بەرژەوەندییان كاریان دەكرد, بۆیە سەپۆرتكردنی ئەو كۆمەڵكوژییە زەقە بەهەر بەهانەیەك بێت بۆخۆی تاوانەو شەریكە بەش بوونە تیایدا.

نازم دەباخیش قسەی هەیە
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران, تەئكید لە بەشداری پارتی لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دووی ناوچەی حاجی ئۆمەران دەكاتەوەو دەڵێت: ئێستا لە هەرێمی كوردستان پارتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموان پتەوترە. ماڵی مەلا مستەفا هەشت هەزار كەسیان ئەنفال كرا، لەسەر هاوكاریكردنی كۆماری ئیسلامی لەناوچەی حاجی هۆمەران.
…… ئەگەر بێتە سەر ئەوەی هاوكارییەكان بەچاوی یەكدا بدەینەوە، پێموایە كوردیش كەمی نەكردووە، یەكێك لەوانە خانەوادەی “ماڵی مەلا مستەفا” هەشت هەزار كەسیان ئەنفال كرا، لەسەر هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆماری ئیسلامی لەناوچەی حاجی هۆمەران لەشەڕەكانی ئێران دژ بە عێراق.

https://www.facebook.com/296224834209968/posts/1045522879280156/
https://www.awene.com/detail?article=42774

لێرەدا لەبەر ئەوەی پێویستی سیاسی هەبوو بۆ ئەم بە چاو دانەوەیە, راستییەكە وتراو كەسیش نەیووت وا نییە.

بۆ ئەزموون وەرنەگرترا؟؟

ئەوەی شایانی باسە وێڕای پارتی كە ئەزموونی فەجری دوویان چەندین جار دووبارە كردەوە, ی ن ك یش نەك ئەزموونی لەم تاوانەو شوێنەوارە مەرگ هێنەرەكانی وەرنەگرت, كە سەرانی سەپۆرتی سزادانەكەی خەڵكە سڤیلەكەیان كردووە بەهۆی هەڵەیەك سەركردەكان پارتی كردیان لە هاوسەنگەری لە گەڵ ئێرانییەكان دژ بە سوپای عێراق, بگرە دوای سێ ساڵ بۆخۆیان بوونە سوارچاكی هەمان تەرز لە چالاكی هاوبەش لەگەڵ ئێرانیەكان, ناسراوترینیان ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك و هەڵەبجەن, كۆی گشتی نزیك 20 كاری سەربازی هاوبەش لەو ماوەیەدا بەناو فەتح و فەجرو كەربەلاو نەسرو …. ئەنجامدرا, كە زۆرینەی هێرش بوو بۆ سەر پڕۆژە ئابورییەكان, بە لێدانی نەوتی كەركوك لە 11 ی ئۆكتۆبەری 1986, كە بە 11 ی سەپتمبەر پێشتر ناوم بردووە دەستی پێكرد.
ئەم تەرزە جەنگە هاوبەشانەی پاسدار-پێشمەرگە لەناو خاكی باشووری كوردستان, ئاكامەكان و كاردانەوەكانی بەعسی فاشی دەكەوێتە ئەستۆی هەر یەك لە “جەلال تاڵەبانی, مەسعود بارزانی, ئیدریس بارزانی, نەوشیروان مستەفا, رەسوڵ مامەند, حەمەی حاجی مەحمود, مەلا عوسمان عەبدوالعەزیز, مەلا عەلی, ئەدهەم بارزانی و شێخ محەمەد خالید” بڕیار دەری سەرەكی بوون تیایاندا, پێویستە دان بە راستییەكاندا بنێن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.
ئەگەر بەشداری پارتی لە شەڕی حاجی ئۆمەران تاوانێك بێت, ئەوا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی دیكە كە ینك و پدك و حسك و بزووتنەوەی ئیسلامی و حیزبواڵلای كورد كردیان لە 5 ساڵی دواتردا, پاش تاقیكردنەوەی كاردانەوەی بەعس بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو لە حاجی ئۆمەران, چەندین بار تاوانە, چونكە لە حاجی ئۆمەران كاردانەوەی بەعس زانرا, هەموو ئۆپەراسیۆنەكان یاریكردن بوون بە چارەنووسی خەڵكەوە, پەند لەو كاردانەوە دڕندانەی بەعس وەرنەگرترا, بە هەمان رێگادا بۆ بە گورگان خواردن دانی كورددا رۆیشتن.




تورکیا دەیەوێت سیاسەتی دەوڵەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە؟… م/ جبار عبداللە عزیز

پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعسی فاشیزم، فەراغێکی سیاسی دروست بوو لە عێراق، ئەو فەراغە سیاسیە وای کرد تورکیا و ئێران ڕۆل بگێرن لەناوچەکە، بەهەمان ئەو سیاسەتەی لەسەدەکانی ڕابردووی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوەی کەلە ناوچەکە باڵادەست بوون، بۆیە تورکیا هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو ناوچانە دەدات کە سەردەمێک لەژێر ڕکێفی دەوڵەتی عوسمانی بوون، چونکە تورکیا پاشکۆی دەوڵەتی عوسمانیە، ئیستاش بەزاندنی خاکی عێراق یەکێکە لە هەوڵەکانی تورکیا، ڕۆژانە بەهەبوونی چەکدارانی (پەکەکە) لەناوچەکە، بۆردومانی ناوچە سنوریەکان دەکات، زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی گەیاندۆتە هاوڵاتیان و گوند نشینان بەتایبەتی، سەرەڕای بەزاندنی سنورەکان و مانەوەیان بۆ هەتایی و دامەزراندنی نوقتەی سەربازی لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان، ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیداری لێ چاوەڕوان دەکرێت، بەشێکی لادێکان ئیستا چۆڵ کراون لەترسی جموجۆلە سەربازیەکانی تورکیا، بۆچی شەڕی پەکەکەو تورکیا کەوتە سەر خاکی عێراق؟ ئایا تورکیا و پەکەکە دۆستن یان دوژمن؟ بۆچی تورکیا لەخاکی عێراق شەری پەکەکە دەکات؟ چەندین پرسیار و ڕاوبۆچونی جیاواز هەن لەسەر ئەو ئاڵۆزیانەی نێوان تورکیا و پەکەکە، لێکدانەوەیەکی ئەوتۆ نیە تاکو ئیستا بسەلمێنێ ئامانجی تورکیا لەناوبردنی پەکەکە بێت لەناوچەکەدا، دوو هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخەیان دروست کردووە، (یەکەمیان) بەشێکی هاوڵاتیان و لاینە سیاسیەکان پەکەکە بە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەکان دەزانن، (دووەمیان) بەپێچەوانەوە لێکدانەوەی بۆ دەکەن و دەڵێن تورکیا بۆ داگیرکردن هاتووە نەک بۆ لەناوبردنی چەکدارانی پەکەکە، ئاماژەی دووەم تا ڕادەیەک جێگای تێڕوانینە کە دەڵێ تورکیا بۆ داگیرکردن هاتووە نەک بۆ لەناوبردنی پەکەکە، ئەگەر تورکیا بۆ داگیرکردن نەهاتووە، چ پێویست دەکات خاکی عێراق پاک بکاتەوە لە چەکدارانی پەکەکە، خۆی دەتوانێت سنورەکانی لەگەڵ عێراق قایم بکات تا چەکدارانی پەکەکە لەخاکی عێراق دزە نەکەن بۆ ناو تورکیا، ئیتر ئەوە لەسەر عێراق دەمێنێتەوە چۆن ڕووبەڕووی ئەو چەکدارانە دەبێتەوە، ئامانجی یەکەمی تورکیا گێڕانەوەی شاری موسڵە بۆ ژێر ڕکێفی خۆی، تورکیا ڕێرەوی شەڕی گۆڕی لە قەندیل و برادۆست بۆ سنورەکانی ئەو شارە کە بەموڵکی دەوڵەتی عوسمانی دەزانێت، هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمی ئەو شەر و جەنگەی نێوان تورکیا و پەکەکەیە، پێویستە حکومەتی عێراق سنورێک بۆ ئەو دوو هێزە دابنێت،چیتر نەبنە هۆکاری ماڵوێرانی هاوڵاتیان و پێشێلکردنی سەروەریەکان.




ناجێگیری ڕەوشی جیهان ، و نا خۆڕسکی خۆپیشاندانە کانی عێراق… ن/ موتەلیب سەعید عومەر

لەهەموو وڵاتانی دونیا دەنگی ناڕەزایی و ناڕازیبوون هەوڵێکە بۆ چاکسازی و گۆڕینی ئەو شێوازە نادروستە لە حکومڕانی کەئیدارەی وڵات بەڕێوە دەبات ، بەدرێژە کێشانی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە باری ژیانی خەڵک و داواکارییەکانو کێرڤی ناڕەزاییەکانیش تادێت بەرزتر دەبێتەوە، زۆرینەی ناڕەزاییەکانیش دەرئەنجام و نائومێدی خەڵکە بەگوێنەگرتنی داواکارییەکان و پێشێلکردنی مافە مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان .
لەدونیای سەردەمی خێرایی گۆڕانکارییەکان لەجیهاندا سەرباری ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی ئێراق و وڵاتانی دەوروبەر لەنمونەی دەسوەردانی ئێران لە هاوکاری کردنی گروپ و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان دژ بە ئیسرائیل دروستبوونی پشێوی لەناوخۆی وڵاتی سوریا بۆ ماوەی زیاتر لە دەساڵ ، هێرشو شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا ، تۆپ بارانکردنی ئێران بۆ سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان و گرتنەوەی بەنداوەکان بەمەبەستی سیاسی و پاساوی جیاواز دروست بوونی کاریگەریی قەیرانی ئاو ، سەرهەڵدانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا وەک دوو دەوڵەتی بەرچاو لەجیهاندا بەرفراوانی جەنگەکە بەپشتگیری و کۆمەکی ئەمریکا و ئەوروپا هاوکات پێداگیریی و توندگیری دەوڵەتی ڕووسیا لەهەمبەر پشتگیرییەکانی ئەمەریکا دژ بەڕووسیا ، لایەکی تر جەنگی ساردی نێوان چین و ئەمریکا سەرباری هێرشەکانی ئەم دواییە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس ئەم ڕووداوانە وایکردوە جیهان بارودۆخێکی ئاڵۆز و نائارام بەخۆیەوە ببینێت .
لەم نێوەندەدا ناڕەزاییەکانی شەقامی عەرەب بەتایبەتی باڵی شیعی موقتەدا سەدر کەڕەوتێکی بەهێزی ئایینی ، شیعی ناو گۆڕەپانی سیاسی ئێراقە وێڕای ڕۆڵ و پێگەی موقتەدا سەدر ڕێبەری سوپای مەهدی هەژمونێک و ڕۆڵێکی ئۆپۆزسیۆنی هەیە دژ بە چەند لایەنێک لە حکومەتی ئێستای عێراق ئەم دەنگو هەژمونە ناڕەزاییە نەک ئێستا بەڵکو لەساڵانی ڕابوور دوو شدا هەڵوێست و دەنگی ناڕەزایی هەبووە بەرامبەر سیاسەتو ستراتیجی حکومەت و لایەنەکانی تری دەسەڵات بەشیعەو سونەوە .
لێرەدا بەگرنگی دەزانم سەرنج بدەینە گوتار و دروشمی خۆپیشاندەرانی شەقامی بەغداد لە دەربڕینی سکاڵاو داواکارییەکان لە ڕووی ناعەدالەتی و گۆڕینی ئەم حکومەتە بە بەدیلێکی تر حکومەتێک کە خاوەنی سەروەری خۆی بێت و لەژێر کاریگەری وڵاتانی دەوروبەردا نەبێت حکومەتێک هەڵقوڵاوی هەستو بیرو موعاناتەکانی خەڵک بێت ، بەڵام لەڕابووردوودا زیاتر داواکارییەکان بۆ چاکسازی گۆڕینی ئەو شێوازە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و نایەکسانی ، دابینکردنی هەلی کارو خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە بوو کەئەمەیان مافی هەموو کۆمەڵگەیە بەڵام ئەم ناڕەزاییانەی شەقام لەناو بەغداد لەڕووی ئاکارەوە جیاواز و ڕەهەندێکی ناشارستانی پێوە دیارە لەهەڵکوتانە سەر دامەزراوە باڵاکانی حکومەت لەهەمانکاتدا ڕەهەندێکی دەروونی نائومێدانەی شەقامی ئێراق و تاکی عەرەبە بە چارەسەر نەکردنو نەبوونی چاکسازی بە دەسەڵاتدارانی ئێراق بەگشتی سەرباری زاڵبوونی هەژموونو بیری تاکڕەوانەی هەوادارانی موقتەدا سەر بە سەرکردەکەیان وەک کارێزمایەک و فریاد ڕەسێک لێی دەڕوانن هەوادارە کانی پێیان وایە تەنیا کارێز ماو کەسایەتییەکە بۆ گۆڕین و چارەسەرکردنی ئەم مۆدێلە لەدەسەڵاتو بەدیهێنانی داد پەروەری و سەربەخۆیی تەنیا ڕابەرەکەیانە ئەمەش پێویستی بەشرۆڤە و لێکدانەوەی زانستی هەیە نەک دەربڕینی هەستو سۆزی دەروونی ، عاتفی بۆیە ڕام وایە کاریگەر بوون بەکەسایەتیەک دادو فریادی هیچ کۆمەڵێک نادات لەبەرئەوە کێشە وگرفتی وڵاتێک لەوە زیاترە بەلایەنێک چارەسەر بکرێ ، لێرەوە ڕام وایە ئەم خۆپیشاندانو ناڕەزاییانە خۆڕسک نین دەنگە ناڕەزاییەکان ناتوانن گۆڕانکاری بەدەست بێنن بە پێچەوانەوە گۆڕینی سیستم بە سیستمێکی دامەزراوەیی نیشتمانی کە یەکسانی و ئارامی و داد پەروەری بۆ هاوڵاتیانی عێراق بێنێتە دی چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی خەڵکی ئێراق خەباتێکی دوورو درێژی دەوێ دوور لە دیدگاو بیری زاڵی ئایینی و مەزهەبی ،وخێڵەکی .




هەوەسبازترین عاشقی دنیا… قەسیدەی: ستیڤان شەمزینی

کەوتوومە ژێر داروپەردووی تاریکی
رووناکییەک دەبینم، نوورێکی سپی
شەوقی ژنێکە
لە ژووری تەنهایی زوڵمەتدا
هەموو شەوێک بە خەونێک ئاوس دەبم
خەون بە ژنێکی سەرسامکەرەوە دەبینم
ئەمڕۆ بە قووڵی سەرنجی دەدەم
سبەی دەکەومە فیردەوسی باوەشییەوە
ئەمڕۆ لەسەر دیواری کەنیسەیەک دەنووسم
شەوقی ژنێک بەسە لە جیاتی تیشکی خۆر
رووناکی ژنێک بەسە لەبری تریفەی مانگ
سبەی ئەو فریشتانەی خوێنی جنۆکە
بە لەشیاندا دەگەڕێت
پەل بەستم دەکەن، رامدەکێشن بۆ دۆزەخ
لەوێ لەسەر دەرگای دۆزەخ
بە بەرچاوی دۆزەخنشینانەوە دەنووسم
گەرمی ژنێکە
ئەم ئاگرە بڵێسەدارەی خۆش کردووە
ئەمڕۆ هەست بە شێتبوونی خۆم دەکەم
بێ سڵەمینەوە داوای سێکس
لە ژنێک دەکەم
ئەو وەک نەیزەکێک دڵم چاڵ دەکات
سبەی رۆژنامەکانی دڵداریی
هەواڵی مەرگی من دەکەنە مانشێت
ئەمڕۆ بیر لە درکاندنی
رازێکی کۆن دەکەمەوە
هەست بە تەریقبوونەوە دەکەم
بە بیانووی شیعرێکەوە
داوای ماچ لە ژنێک دەکەم
ئەو جەنگ لە دژم رادەگەیەنێت
بە شمشێری نەریت
دەماری خوماربوونم دەبڕێت
بە گەڵای شەرم خۆی دادەپۆشێت
سبەی بە برینێکی ساڕێژنەبووەوە
رێگەی خۆم بەرەو عەدەم دەبڕم
زۆر نابات
لە ژێر دارتووی زڕی فەرامۆشیدا دەمرم
کۆمەڵێک داڵ لە لاشەکەم تێر دەخۆن
ئەمڕۆ خۆم دەدەمە دەست دڵ
عەقڵ دەخەمە
زیندانی حەزە هەڵچووەکانمەوە
بە سەرخۆشی
داوای رووتبوونەوە لە ژنێک دەکەم
وەک رووتبوونەوەی ناو فیلمەکانی پۆڕنۆ
ئەو هەزار بیانووی تاڵی هێناوە
وەک پیاوێک وێنای کردم
لە هەوەس زیاتر هیچ ترم نییە
لەوانەیە سبەی
بیر لە نووسینی شیعرێک بکەمەوە
تێیدا بە خۆم بڵێم
ئەی هەوەسبازترین عاشقی دنیا
شوێنێک نەماوە بۆ خۆ حەشاردانت
ئەم خەجاڵەتییەت ببە ناو گۆڕەوە
ئەمڕۆ خەونێکی درۆ هەڵدەبەستم
بە زمانێک لەنێوان مغازەلە و گوناهباریدا
بە ژنێکی گیرۆدەی عەشقی خۆمم دەڵێم
ئەمشەو لە خەونمدا
لە شارێکی قەرەباڵغ
بەڵام لە کوچەیەکی چەپەکدا
لە رۆژێکی رووناک
بەڵام لە شوێنێکی تاریکدا
لە وەرزێکی سارد
بەڵام لە ژوانێکی گەرمدا
تۆ لەگەڵ من بوویت
وەک دڵی خۆم
قۆپچەی کراسەکەتم کردەوە
مەمکەکانت ئەوەندە ناسک بوون
نەموێرا لێویان بخەمە سەر
نەکا وەک شەکر
بەسەر لێوی تاڵمدا بتوێنەوە
ئەو ترسی لێدەنیشێت و
دەکەوێتە لەرزین
وەسوەسەی ئەوە بە مێشکیدا دێت
دوا پەنجەرەی قسەکردنم لێ دابخات
سبەی من دەچمە بەر ئاوێنەی هەقیقەت
دەڵێم چەند قورسە بەدرۆشەوە راستی بڵێی
بڕیار دەدەم
پێش ئەوەی خەونێکی تر هەڵبەستم
چاوەکانم دەربهێنم تا خەون نەبینم
هەرچەند حاشا ناکەم لەو خەونانەی
تێیدا لە باوەشی ئەو ژنەدا پادشا بووم
ئەگەرچی ئێستا
لەسەر عەرشی تەنهایی دانیشتووم
هێشتاش بە دەستێکی لەرزۆکەوە دەنووسم
ئەی ژنەکە
تا مردن کوشتەی تۆم

26-11-2018
کۆڵن – بیلەفێلد




“فەرید ئیلهامی” لە فیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” مێژووی تەنبوور دەگێڕێتەوە

مەنسوور جیهانی ـ

لە بەڵگەفیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان”دا لە دەرهێنانی “فەرید ئیلهامی” دوای 15 ساڵ وێنەگرتن، توێژینەوە و لێکۆڵینەوە، مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبوور دەخڕێتەڕوو.

“فەرید ئیلهامی” بۆ سازکردنی بەڵگەفیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” کە سەبارەت بە مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبوور لە ئایینی یارسان و کاکەییەکانە و هەروەها لە بەڵگەفیلمی “تەنبوور” (تەمیرە) کە سەبارەت بە مێژووی هاوچەرخی تەنبوورە؛ 15 ساڵ وێنەگرتن، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مۆسیقایی و مەیدانی ئەنجامداوە و ئەم بەرهەمانەی لە 5 پارێزگای ئێران، هەرێمی کوردستان و هەروەها وڵاتانی تورکیا، ئەڵمانیا و سوید وێنەگرتووە.

“فەرید ئیلهامی” گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، توێژەر و ژەنیاری ئامێری تەنبوور، ئێستاکە لە شاری سلێمانی پێتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە؛ ماڵی تەنبووری “ئەیاز”ی دامەزراندووە و ئەمجارە لە چوارچێوەی دەرهێنەر و توێژەری مۆسیقایی، بەڵگەفیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان”ی سەبارەت بە مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبووری سازکردووە.

ئەم بەرهەمانە بە جۆرێک ئینسکلۆپیدیای ئامێری کوردی تەنبوور دێتە ئەژمار و بەش گەلێک لە ژیانی مامۆستایان و کەڵام خوانانی ئەم ئامێرە باستانی و ڕەسەنە وێنەگیراوە کە بەداخەوە ئێستاکە لە ژیاندا نەماون. چونکە بەوپەڕی داخ و کەسەرەوە، لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، تەواوی مامۆستایانی بێوێنە و شایستەی مەقامەکانی تەنبوور لەم دنیایە کۆچیان کردووە و “فەرید ئیلهامی” بۆ بە بەڵگەکردن و تۆمارکردن لە مێژووی مۆسیقا، لە هەموو کەڵام خوانانی بوارە جۆراوجۆرەکانی تەنبوور، لە بەرهەمهێنانی ئەم دوو بەڵگەفیلمە کەڵکی ئەوتۆ و پڕبایخی وەرگرتووە.

بۆ زانیاریی زیاتر:
https://instagram.com/farid_elhami_official?igshid=YmMyMTA2M2Y=

ڕاگەیاندنی گشتیی بەڵگەفیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان”.




کۆبوونەوەی سیاسی و نووسەرەکانی؟… زانا ڕزاق

ئێمە لە خاکێک لەدایک بوون دەژین کە پارچە پارچە کراوە، سەرەڕای ئەوەش سیاسیەکانی نووسەرەکانی لەهەر پارچەیەک بەدرێژایی ئەو کاتانە پەرتەوازەن هەروەها هیچ ووڵاتێکی تر سیاسیەکانیشی نیە هێندەی ئەوانە باس لەوە بکەن کە پێویستە پەند لە مێژوو وەربگرین کەچی مێژووی دووبارەیە بەڵام بەشێوەی تر .

خۆی ئەو سیاسیانە و نووسەرەکانیان کاتی ڕۆژانە هەموو خەریکی بەرهەمهێنانی بیری پەرتەوازەیی و دووبەرەکین لەگەڵ ئەو بیرانەی کە بەرژەوەندی تایبەت لەسەری بنیانتنراوە.

بۆ نموونە هەر یەکەیان بەرگری لە هەموو شتێکی لایەنی خۆی دەکات بە ڕەش و سپی یان لێی بێدەنگ دەبێت و چاوپۆشی دەکات بەڵام هەر ئەو جۆرە سیاسیانەو نووسەرەکانی کە لە شوێنەکان لەگەڵ یەکتری کۆدەبنەوە ئاوا نین ،بەڵکو بەرهەمهێنەری ئەو بیرانەن کە بەرژەوەندی گشتی لێدەکەوێتەوە لەگەڵ باسی یەکگرتوویی دەکەن ؟! بەڵام کە لەوێ تەواو دەبن و دێنەوە لای شوێنی خۆیان ئەوانە هەر وەکو ڕابردوو هەمان کار دەکەن .

ئەوەش ئەگەر نموونەیەکی لەسەر بهێنینەوە
کاتێک ئەوانە ڕۆژانە خەریکی ملمڵانێی سیاسین هەر یەکەیان بۆ بەرژەوەندی بەرەی خۆی خۆی ماندوو دەکات نەک بۆ گشتی، بەڵام کە لە شوێنێک (شوێنێکی ئەکادیمی، کۆنگرە…) هەموویان یان هەندێکیان لە نووسەرەکانیان یان سیاسیەکانیان یان هەردووجۆری سیاسی و نووسەرەکانیان کۆدەکاتەوە بەشێوەیەک قسە دەکەن وەکو پێشتر نیە ئەمەش نەک جارێک یان دووجار بەڵکو زۆرجار هەر ئاوا بوونە ،
دەشکرێت بڵێین ئەوان هەڵەن یان وا دەزانن دەبێ وابن هەڵەن لەوەی بەپێی شوێن قسە دەکەن نەک بەقەناعەتەوە هەروەها وا دەزانن ئەوەی ئەوان ڕۆژانە دەیکەن هەمان ئەو شتەیە کە لەوێ باسی دەکەن هەندێکیشیان حەز بە پەرتەوازەیی ناکەن بەس چونکە کەمینە یان شتێکی تر خۆی ڕادەستی واقیع دەکات بەڵام نابێ وابێت دەبێ قسەی خۆی وەک خۆی هەبێت.
10 8 2022




گلەیی کوردبوون لە تاڵیبانەکانی کوردستان مەکەن!… شەماڵ بارەوانی

هیچ پێویست ناکات گلەیی کورد بوون لە بابایەکی ئیسلامی سیاسی و تاڵیبانەکانی کوردستان بکەیت و بڵێیت چۆن بوێری وا دەکەیت کفر و بێ ڕێزی بە پیرۆزی خاکی کوردستان بکەیت و بڵێیت:خاکی عەرەب و سعودیە لە کوردستان پیرۆزترە؟!

ئەوانە مەعدەنیان دیارە کەچین و لە کوێ ئاو دەکرێت بە ئاشی ئیدەلۆجیاکەیان.
ئەوان لەمێژە و بە ئاشکرا جاشی عرووبەن و خزمەتی ئەجێندای نەیارانی کورد دەکەن و شەڕی بە وەکالەت بۆ پڕۆژەی تەعریب و هزری فێندەمێنتالیستی دەکەن.

ئەوان بۆ خەمی خاك و دەوڵەتی کوردی و لە پێناو کوردستانی گەورە و بۆ کوردایەتی درووست نەبوون هەرگیز.

لەمێژە هەستی نەتەوایەتی به بیدعە و بیری ناسیۆنالیستی بە دەستی ئیمپڕیالیزم و دەسیسەی جولەکە و پیلانی غەربی کافر دادەنێن بۆ پارچەپارچەکردنی خاکی ئیسلام و پەرتکردنی یەکڕیزی برایانی عەرەب و ئەفغانی و شیشانی و خەلیجی و تورکی و پاکستانی موسڵمان.

کاکە گیان لە عەقیدە و بیر و باوەڕی ئیسلامی سیاسیدا شتێک نییە بە ناوی کوردایەتی و هەستی نەتەوایەتی و ئەوان باوەڕیان بە چەمکی(ئوممەی ئیسلامی هەیە).

بۆیە هەرگیز چاوەڕێ مەکە ئەمیر و ئەمیندار و ڕابەرەکانی ئیسلامی سیاسی و دەروێشەکانیان بێن و ببن بە پاڵەوانی هەستی ناسیۆنالیستی، ببن بە خانی و جەلادەت بەدرخان و قازی و، واعیز و مەڵا و دکتۆر عەبدولواحیدەکانیان ببن بە نەتەوەپەروەری تەمام عەیار و، چیتر دەستبەرداری سوکایەتیکردن و بێ ڕێزیکردن بن بە کوردایەتی و خاك و چەمکی پێکەوە ژیان و فرەیی و یەکترقبوڵ کردن و زەردەشتیەکان و ئێزدی و مەسیحی و جو و بێ دین و هەموو جیاوازیەکان.
هەرگیز، لەخەیاڵیش چاوەڕێی وەها شتێک مەکە.

ئەزیزم من لەوتاریتریشدا گووتوومە و لێرەش دەیڵێمەوە: ئەوان بۆ کوردایەتی درووست نەبوون، بەڵکوو بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی و ڕۆنانی دەوڵەتێکی سیوکراتی و جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەت و بە ئایینکردنی تەواوی سێکتەرەکانی ژیان درووست کراون.

گەر ئێستا لە ژێر دیفاکتۆ و ئەمری واقیعدا، جار و بار، لێرە و لەوێ باس لە کورد بوون و دەوڵەتی کوردی دەکەن، دڵنیابە ئەوە هەمووی تاکتیک و فێڵ و ناچارییە. بە ڕووکەش دەوڵەتی کوردیشیان بوێت و سەتجار پشگیری سەربەخۆیی و ڕیفراندۆمیش بکەن، درۆی دەکەن و دەوڵەتێکیان دەوێ موتوربەی دۆگمەکانی سەید قوب و بیری ئیخوانچیەتی و ئیدەلۆجیای حەسەن بەنا بێت و حوکمی مەزهەبی و فیقهی ئیسلامی و ئەجێندای ئیسلامی سیاسی تێدا باڵادەست و یاسا و سەروەربێت بێت.

خۆ بینیمان کاتێک کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەساڵی٢٠١٣ پرۆژە دەستوورێکی شارستانی و مەدەنیان نووسی و دانیان بە یەکسانی جێندەری و ژنبوون دانا، وەکو مرۆڤ و یەکسان بە پیاو، نەک هاوشێوەی ئیسلامی سیاسی وەکو بوکەڵەی ئارەزوو و ئامێری جنس و کەنیزە و چوار ژن بە پیاوێک و نیوە میرات و بەکەم ئەقڵ و نامرۆڤانە و لە ڕوانگەیەکی زۆر نزم و نێرسالارانە سەیری ژن بکەن! ، چۆن لێرە یەکگرتووی ئیسلامی و عەلی قەرەداغی ئیخوانی قەتەری زیڕەیان کرد و هاواری ئیدەلۆژیایانە و مەزهەبیانە و پاتریارکیانە و فێندەمێنتالیستانەیان لێ بەرزبووەیە و بەیاننامەیان لە دژ دەرکردن و پڕۆتێستۆ و سەرۆکەنەیان کردن و ئەو پرۆژە دەستورەیان بە دژایەتی کردنی خودا و ئایین یەکسان و پێناسەکرد!.

ئەزیزم ئەوەیە حەقیقەتەکە، ئەوان بیر و هۆشیان لای تاڵیبان و چاویان پڕ فرمێسکە بۆ جەوهەر دۆدایڤی تیرۆرستی شیشانی و دڵیان بۆ حەماسی تیرۆرست و حەرەکەی جیهادی فەڵەستین و ئیخوانی میسر لێدەات و ئاواتیان ئازادبوون فەڵەستینی ئومەی عەرەبیە و سەریان لە کۆشی ئیخوان و گیرفان و قنیان لە باوەشی کۆماری سێدارە و ئاخوندەکانی ئێرانە.

من بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەناو حزبێکی ئیسلامی بووم و ئەندامیان بووم و وانەی ئوسرە و دەرسی تەنزیمی حزبم لایان خوێند و بە دۆگم و ئیدەلۆجیای ئیسلامی سیاسی تەڵقینیاندام، ڕۆژێک باسی شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزای دێرسمی و سمکۆی شکاک و کوردایەتی و دەوڵەتی کوردیان بۆ نەکردم، لە بەرامبەردا مێشکیان کاسکردم بە ناوی حەسەن بەناو سەید قوتب و سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی و ئەبو ئەعلای مەودودی و فلانی ئەفغانی و فیساری پاکستانی و کێی میسری و ئەویتری سودانی و کاتێک باسی کەمال ئەتاتورك و تۆرانیەکانیان بۆ دەکردین، بەیەک وشە و یەک دێڕ باسی ئەو هەموو ستەم و زوڵم و فریوەی دەرهەق بە کورد و قەدەغەکردنی زمانی کورد و کپکردنەوەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران(١٩٢٥) و ئاگری داغ(کۆماری ئارارات) (١٩٢٧-١٩٣٢) و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی یەکەمی کۆچگیری(١٩٢٠-١٩٢١) و ڕاپەڕینی دووەمی کۆچگیری(دێرسم) (١٩٣٦-١٩٣٨) و جوڵانەوەی پلومەر (١٩٣٠)و جوڵانەوەی کۆچ ئوشاغی(١٩٢٦) و کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی دێرسمیان نەدەکرد، بەڵکو تەنها باسی ئەوەیان بۆ دەکردین کە ئەتاتورک کەسێکی بێ دین بوو و خەلافەتی ئیسلامی هەڵوەشاندەوە و لیباس و جبە و عەمامەی عەرەبی مەڵاکان و بانگی بە زمانی عەرەبی قەدەغەکرد و دژایەتیەکی زۆری ئاینی کرد و هەر لەو سۆنگەیەشەوە، ڕقیان لە ئەتاتورک دەبوویەوە، نەک لەبەر ئەوەی دژایەتی کورد و کوردستانی کرد و کەمالیەکان چۆن لە ڕێگای تیرۆری دەوڵەتەوە کوردستان و کوردیان خەڵتانی خوێن کرد.

بۆیە دڵنیابه، کامەیان لە هەمووی زیاتر خۆی لا مەدەنیترە(وەک ئەوەی هەندێکیان وا خۆیان ناوزەددەکەن) لە هەمووی داعشترە، بەڵام کاتێک حوکم بکەوێتە دەستیان و دۆخەکە لە بەرژەوەندی ئەواندابێت و هێز و دەرفەتیان هەبێت.
بەڵێ تەنها دوو ڕۆژ بەسیەتی بۆ بە داعشکردنی کۆمەڵ و سەپاندنی شەریعەت و جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەت، کە ئیسلامی سیاسی حوکم بکەوێتە دەستیان.




مرۆڤ لەنێوان زانیاری و زانیندا؟… زانا ڕزاق

خۆی ئەکرێت بپرسین زانیاری چیە ؟بەچی دەوترێت زانیاری؟ ئەی زانین چییە؟ بەچی دەوترێت زانین؟

زانیاری ئەو بیرۆکەیە یان هەر شتێکی تری هاوشێوەی ئەوانەو لەوانە نزیکە کە هی مرۆڤێک نەبێ بیبیستێت ئەوا زانیارییە.
ئەوجا زانیاری جۆرا و جۆر هەن :
هەیە هی هەوالییە ، هەشە هی تەلەفزیۆن دروست کردنە، هەشە هی کارەبا دروست کردنە …

دووەمیش زانین ئەو شتانە کە زانستی تێدا دروست دەکەی ،یان بەشێوەی تر واتە تۆ زانای لە هەر بوارێک تۆ ئەو شتانە دادەهێنی نوێن ، دواتر بەهۆی بەردەوامی پەرە بەوە دەدەی،یان بەشێوەی تر ئەوەی تۆ دەیزانی ئەوە زانستە هەروەها ئەوەی مرۆڤی تریش دەزانێ زانستە بەڵام هی تۆ بۆ ئەو زانیارییە هی ئەویش بۆ تۆ و هەموو کەسانی تر زانیارییە .

ئەوەی لە کۆمەڵگای ئێمە و ڕۆژهەڵاتی هەیە زانیارییە نەک زانین ناشکرێت بڵێین هەمووی ڕۆژهەڵاتی زانیارییە بەڵکو دەکرێت بڵێین بەشێوەیەکی گشتی ئاوایە ئاوا دیارە ،بەهەمان شێوە دەکرێت بوترێت بۆ ڕۆژئاواییەکانیش زانیارییە بەڵام جیاوازی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی ئەوەیە ئەوان زانایان هەیە ڕۆژهەڵاتی نیەتی .

بۆ نموونە ڕۆژهەڵاتی زانستەکانی فیزیا و کیمیا و زیندەوارزانی بەهەمان شێوەش ئێمە بنەڕەتی دروستکردنی ئەوانەمان نیە، وەکو زانستێک، نەک زانیارییەک؟! بەڵکو ئەوان هەیانە .
بۆ نموونە
ڕێبازی ئەدەبی تایبەت بەخۆمان نیە، یان زانست تایبەت بەخۆمان، یان سینەما و دراما و هەموو بوارێکی تر ؟خۆی ئەوە گرنگە زانستی بنەڕەتی بوارەکان بزانین .

دەکرێت بڵێین جیاوازی نێوان زانین و زانیاری
ئەوەیە :
یەکێکیان پێشتدەخات ئەوەی تر چەڤبەستووت دەکات ،یەکێک زیان لێدەدات یەکێک سودت پێدەگەیەنێت ،یەکێک ئامانجە یەکێک ئامرازە ، هەروەها ئێمە کاتێک زانین دەزانین زاناکان دروست دەبوون پەیدا دەبوون بەهۆی کارکردن و دروستکردنی زاناکان و فەیلەسوفان و بیرمەندان و نووسەران وهەموو بوارەکانی تر بەڵام زانیاری هەموومان وەک یەک دەبووین، ئەمەش هەروەکو بیرکردنەوەیەکی ڕۆژانەیە، یانی نووسەرەکان هەموویان پێکدەچن هەروەها هەموو بوارەکانی تر ،ئەوانە وادەزانن کاریان ئاوایە، بۆ بەرەو پێشچوونیش لەو هەموو بوارانە پێویستمانە بەداهێنانە داهێنانیش پێویستی بەجیاوازبوون و ڕاهێنان و پەرەپێدانە .

تێبینی ئەو بابەتەم شێوەک لەشێوەکان ساڵی ڕابردوو لە ئەکاونتم باسم کردبوو

9 8 2022




ره‌گه‌زه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیعر لای مه‌حوی… نووسینی: عەتا قەرەداخی

سه‌ره‌تا:

ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی قسه‌كردن له‌سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی ئه‌وه‌ بێت كه‌ زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م رێبازه‌ شیعریه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ئاستی زمان‌و هونه‌ره‌كانی شیعردا په‌یوه‌ست بن به‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌كانی شیعری دراوسێكانی كورده‌وه‌ به‌ تایبه‌تی شیعری عه‌ره‌بی‌و فارسی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆكاری بابه‌تی خۆیی هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ى رۆشنبیری كوردی له‌ رابردوودا به‌ پله‌ى یه‌كه‌م عه‌ره‌بی‌و فارسی بووه‌، دیاره‌ رۆشنبیری توركیش له‌ پله‌ى دووه‌مدا دێت ئه‌ویش به‌ كاریگه‌ری ئه‌وه‌ى كه‌ یه‌كه‌م كوردو هه‌ریه‌كه‌ له‌م سێ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌ هاوئایینن. خاڵی دووه‌م كه‌ ئه‌ویش بایه‌خی خۆیی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد بۆ ماوه‌ی دوورو درێژی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیداری‌و سیاسی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌براوه‌و تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین كۆڵۆنی كراوه‌‌و به‌و پێیه‌ش كه‌لتووره‌كه‌شی له‌لایه‌ن كه‌لتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه‌ كه‌ باڵاده‌ستتر بوون له‌ كورد كۆلۆنی كراوه‌. هه‌روه‌ك تا قۆناغێكی دره‌نگیش نووسین به‌ كوردی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و، كورد به‌ زمانی عه‌ره‌بی یان فارسی یان توركی نووسیووێتی. ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ زمان وه‌كو ئامرازی ده‌ربڕین یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی. به‌ گوێره‌ى روانین بۆ شیعری كلاسیك كه‌ وه‌كو ئه‌ده‌بی چینی ئه‌رستۆكرات سه‌یر ده‌كرێت، بێگومان ده‌بێ زمانه‌كه‌یشی له‌و ئاسته‌دا بێت. یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی شیعری كلاسیكی په‌یوه‌ندی به‌ زمانی نووسینه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ زمانێكی تێكه‌ڵاوه‌ له‌ زاراوه‌ى عه‌ره‌بی‌و فارسی توركی. ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ دیاره‌كانی ئه‌و هه‌موو وشه‌و زاراوه‌ عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركییه‌ له‌ ده‌قی كلاسیكی كوردیدا سه‌رباری باڵاده‌ستبوونی كه‌لتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ به‌ هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانییه‌وه‌ به‌سه‌ر كه‌لتووری كوردیدا، لاوازی چینی ئه‌رستۆكراتی كوردی بوو بێت كه‌ له‌ ئاستێكدا نه‌بووه‌ زمانی تایبه‌ت به‌ خۆیی هه‌بێت‌و به‌و پێیه‌ش ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی گوزارشتی راسته‌قینه‌ بوو بێت به‌ زمانی ئه‌و چینه‌. زۆرجار ئه‌وه‌مان به‌ربای گوێ ده‌كه‌وێت كه‌ رۆشنبیره‌ نه‌ریتیه‌كانی ئێمه‌ هه‌موو بایه‌خ‌و گه‌وهه‌ری شیعری كلاسیكی كوردی ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و زمانه‌ى كه‌ پێی نووسراوه‌ گوایه‌ زمانێكی به‌رزه‌ به‌ڵام له‌ راستیدا وانیه‌ چونكه‌ ئه‌و زمانه‌ پڕه‌ له‌ وشه‌ى بێگانه‌و مه‌رجیش نییه‌ وشه‌ بێگانه‌كان له‌ سیاقه‌ كوردییه‌كه‌دا هه‌مان ئه‌و مانایه‌ ببه‌خشن كه‌ له‌ زمانه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ى خۆیاندا هه‌یانه‌، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ سیاقی رێزمانیش زۆرجار كوردی نییه‌ هه‌رچه‌نده‌ شیعر مه‌رج نییه‌ په‌یڕه‌وى رێزمان بكات. بێگومان ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى زمان هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ زۆرینه‌ى خوێنده‌واری كورد نه‌توانێت له‌ شیعری كلاسیكی كوردی تێبگات‌و له‌ هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا ئه‌وه‌ وه‌كو خاڵێكی گه‌ش‌و پۆزه‌تیفی شیعری كلاسیكی كوردی سه‌یر بكرێت واته‌ ماده‌م خه‌ڵك ناتوانێت له‌م جۆره‌ شیعره‌ تێبگات، یان ته‌نانه‌ت ناتوانێت به‌ راستی بیخوێنێته‌وه‌ مانای وایه‌ ئه‌وه‌ شیعرێكی به‌رزو نایابه‌.
به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ ده‌زانین سامانی شیعری كلاسیكی كوردی سامانێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڵام ئایا سه‌رچاوه‌ى ئه‌سڵی شیعری كلاسیكی كوردی عه‌قڵ‌و خه‌یاڵی كوردییه‌ یان ده‌شێ وای بۆبچین خه‌یاڵ‌و عه‌قڵی كه‌لتووره‌كانی تر له‌ پشتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره‌ شیعره‌وه‌یه‌ له‌ مێژووی شیعری كوردیدا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دوو ئاست سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا راسته‌خۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌ستگیر ده‌بێت. یه‌كه‌م له‌ ئاستی زمانی ده‌قه‌ كلاسیكیه‌كان خۆیاندا كه‌ تێكه‌ڵاوێكن له‌ كوردی‌و وشه‌ى عه‌ره‌بی‌و فارسی. دووه‌م وه‌كو ئاشكرایه‌ كێشه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی بێجگه‌ له‌ زۆربه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ به‌ زاری گۆرانی نووسراون كه‌ به‌ كێشی په‌نجه‌ن كه‌ ئه‌ویش كێشی فۆلكلۆری كوردییه‌و ئه‌ویش هه‌مان كێشی گاتاكانی ئایینی زه‌رده‌شتیه‌، ئه‌ویتری به‌ كێشه‌كانی خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی نووسراوه‌ یان به‌ كێشی مه‌سنه‌وى فارسی نووسراوه‌ كه‌ هیچیان كوردی نیین. دیاره‌ مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بڵێین ماده‌م شیعری كلاسیكی كوردی به‌و زمانه‌و به‌و كێشانه‌ نووسراوه‌ هیچ به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ى نییه‌. نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڵێین داخۆ چه‌ند پڕ بایه‌ختر ده‌بوو ئه‌گه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی به‌ كێشی تایبه‌تی كوردی‌و به‌ زمانی كوردی كه‌ مه‌به‌ستمان زمانی ستانده‌ر یان ئه‌رستۆكراتی كوردییه‌ بنووسرایه‌، نه‌ك به‌ زمانی تێكه‌ڵاو له‌ عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌ زاری ناوچه‌یی بۆ نموونه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌حمه‌دی خانی‌و مه‌لای جزیری به‌ كرمانجی سه‌رو نووسیوویانه‌، نالی‌و سالم‌و كوردی‌و مه‌حوی.. به‌ زاری كرمانجی خواروو نووسیوویانه‌و بێسارانی‌و مه‌وله‌وی‌و شاعیرانی تری هه‌ورامی به‌ زاری گۆرانی نووسیوویانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش زیاتر خاسێتی ناوچه‌یی بوونی به‌ شیعری كلاسیكی كوردی به‌خشیووه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ شیعری كلاسیكی كوردی وه‌كو ئه‌ده‌بی ناوچه‌یی له‌ مێژووى ئه‌ده‌بی كوردیدا بمێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی جوگرافیای نه‌ته‌وه‌ تا مێژوویه‌كی دره‌نگیش ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ى نه‌بێت. ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كانی شعیری كلاسیكی كوردیش جۆرێك له‌ ناوچه‌گه‌رییان پێوه‌ دیار بێت بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌نده‌ى شیعره‌كانی نالی‌و سالم په‌یوه‌ستن به‌ میرنشینی بابان‌و سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و میرنشینه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ست نین به‌ هه‌موو جوگرافیای كورده‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی مه‌لای جزیری‌و ئه‌حمه‌دی خانی په‌یوه‌ستن به‌ جوگرافیای بادینانه‌وه‌ له‌بری جوگرافیای كوردستان.

به‌ هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسكرا به‌شێكه‌ له‌و كێشانه‌ى كه‌ ده‌بێ كاتێ باسی سه‌رچاوه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی ده‌كه‌ین یان كاتێ باسی سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیعری هه‌ر شاعیرێك ده‌كه‌ین یان له‌ باره‌ى بنه‌ماكانی گوتاری شیعری هه‌ر شاعیرێكی كلاسیكی كورده‌وه‌ ده‌دوێین ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و كۆسپ‌و به‌ربه‌ست‌و كێشانه‌ بین نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی گشتگرو بێ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به‌ یه‌ك شێوه‌و به‌ یه‌ك ئاراسته‌ باسی سه‌رچاوه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی بكه‌ین. ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر بواری توێژینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری له‌ نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا بۆ ئه‌مه‌و پێش‌و بواری توێژینه‌وه‌ی بەنێویەکداچوونی دەق ( Intretextuality ) له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ند بوایه‌ زۆر په‌یوه‌ندی ئاشكرای نێوان شیعری كلاسیكی كوردی‌و فارسی یان كوردی‌و عه‌ره‌بی په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرایه‌‌و مه‌ودای كاریگه‌ری شیعری كلاسیكی ئه‌وان له‌سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی ده‌ربكه‌وتایه‌.

دیاره‌ ئه‌وه‌ش مایه‌ى پرسیاره‌ كه‌ له‌ نێوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا تاكو ئێستاش زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به‌ كلاسیك زانیارییه‌كی سه‌رپێییه‌. له‌ راستیدا زاراوه‌ى كلاسیك له‌سه‌رده‌می گریكدا مه‌به‌ست له‌و به‌رهه‌مانه‌ بووه‌ كه‌ بۆ چینی سه‌ره‌وه‌ ده‌نووسران. له‌سه‌رده‌می رۆماندا مه‌به‌ست له‌ زاراوه‌ى كلاسیك ئاماژه‌كردن بوو بۆ ئه‌و نووسه‌رو داهێنه‌رانه‌ى كه‌ خاسێت‌و نه‌ریت‌و عه‌قڵی چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان هه‌ڵگرتبوو واته‌ چینی ئه‌رستۆكرات. به‌ڵام له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌نددا ئه‌م زاراوه‌یه‌ مانای نووسه‌رێكی له‌ خۆده‌گرت كه‌ له‌ پۆلدا خوێندبێتی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێوه‌ستبوونی چینایه‌تی. له‌سه‌رده‌می رێنیسانسدا ته‌نها ئه‌و به‌رهه‌مه‌ مه‌زنانه‌ به‌ كلاسیك داده‌نران كه‌ له‌سه‌رده‌می گریك‌و رۆماندا به‌رهه‌م هاتبوون كه‌ به‌رهه‌می پڕبایه‌خی چینی یه‌كه‌م بوون. هه‌روه‌ك له‌ روانینی هیومانیستانه‌وه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ جێگیر بوو كه‌ نووسه‌ری كلاسیك ئه‌و نووسه‌ره‌یه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستی ته‌واو( كه‌ماڵ) له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌. هه‌روه‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌دا زاراوه‌ى كلاسیك له‌ سێ روانگه‌وه‌ ده‌بینرێت یان به‌ پێی سێ پێودانگ شوناسی كلاسیكی بوون وه‌رده‌گرێت كه‌ بریتین له‌:په‌یوه‌ستبوون به‌ چینی یه‌كه‌مه‌وه‌ یان نایاببوون، دێرین ، نموونه‌یی( J.A. Cuddon, a dictionary of literary Terms. P.122) . كه‌واته‌ لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ زاراوه‌ى كلاسیك په‌یوه‌ندی به‌ گریك‌و رۆمان‌و ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌و دوو شارستانێتیه‌دا به‌رهه‌م هاتووه‌‌و ئه‌و ئه‌ده‌به‌ش بۆ چینی باڵای كۆمه‌ڵگه‌ نووسراوه‌. نكوڵی ئه‌وه‌ش ناكرێت كه‌ دواترو به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می رێنیسانس به‌ دواوه‌ چه‌مكی كلاسیك له‌ ئه‌ده‌بدا به‌ گشتی‌و له‌ شیعرو درامادا به‌ تایبه‌تی ئه‌و خاسێته‌ سه‌ره‌كیانه‌ى له‌ ده‌ست نه‌داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ كاریگه‌ری ده‌ركه‌وتنی بیرو ئایدیاو فه‌لسه‌فه‌ى سه‌رده‌مه‌كه‌شی پێوه‌ دیار بوو بێت. به‌ڵام به‌ گشتی لای زۆرینه‌ى خوێنه‌رانی دواتر كلاسیك وه‌كو ره‌گه‌زێكی ئاڵۆزى ئه‌ده‌بی سه‌یركراوه‌و ئه‌و خاسێته‌ى كه‌ گوایه‌ ئه‌م ئه‌ده‌به‌ بۆ چینی به‌رز یان ئه‌رستۆكراته‌كان نووسراوه‌ تاكو ئێستاش ئاماده‌بوونی هه‌یه‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ تێگه‌یشتنی ئه‌م ئه‌ده‌به‌ گرانه‌و ئاڵۆزه‌و خه‌ڵكی ئاسایی ناتوانێت لێی تێبگات. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ به‌رده‌وام ده‌گوترێته‌وه‌ كه‌ ده‌لێت: كلاسیك ئه‌و كتێبانه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ گوێمان لێ ده‌بێت كه‌ خه‌ڵك له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌ڵێن: جارێكی تر ده‌یخوێنمه‌وه‌، هه‌رگیز ناڵێن: ده‌یخوێنمه‌وه‌( (Italo Calvino The Uses of Litrature p.125 . ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌ ناراستی تێدایه‌ چونكه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ لای خوێنه‌ر جێگیر بووه‌و به‌شه‌رمی ده‌زانێت بڵێت من ئه‌و كتێبه‌ یان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كلاسیكه‌م نه‌خوێندووه‌ته‌وه‌. له‌ راستیشدا ئه‌مه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌ده‌بی كلاسیك ئه‌ده‌بی چینی باڵایه‌و ئه‌و خوێنه‌ره‌ى نه‌یخوێندبێته‌وه‌ مانای وایه‌ له‌و چینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ نییه‌ یان ئاستی رۆشنبیری‌و عه‌قڵی له‌و ئاسته‌دا نییه‌ كه‌ له‌و ئه‌ده‌به‌ تێبگات. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و بۆچوونه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ ئه‌ده‌بی گه‌لاندا جێگیره‌ كه‌ ئه‌ده‌بی كلاسیك بایه‌خی خۆیی هه‌یه‌و خوێنه‌ری سه‌رده‌م ناتوانێت باش لێی تێبگات، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌و بۆچوونه‌ جێگیره‌ى كه‌ پێی وایه‌ ئه‌ده‌بی كلاسیك له‌ ئاستێكی باڵای داهێناندایه‌‌و ته‌نانه‌ت لوتكه‌ى داهێنانی ئه‌ده‌بی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بریتیه‌ له‌ ئه‌ده‌بی كلاسیكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌. ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌ ئاسانی ناگۆڕێت به‌ تایبه‌تی له‌ نێوه‌ندی رۆشنبیر كوردیدا هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ به‌راورد به‌ ئه‌ده‌بی كلاسیك قۆناغه‌كانی داوتری ئه‌ده‌ب به‌ تایبه‌تی شیعر به‌ بۆچوونی زۆرێك له‌ خوێنه‌رانی نه‌ریتی لاوازن چ له‌ رووی ئاستی داهێنانه‌وه‌ چ له‌ ئاستی جێهانبینی ئه‌ده‌بی‌و ته‌نانه‌ت له‌ رووى ئاماده‌بوونی كه‌سێت‌و نوخبه‌ى خه‌ریك بوو به‌ ئه‌ده‌بیشه‌وه‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ زۆربه‌ى كات پشتگیری لێده‌كرێت یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ره‌ت ناكرێته‌وه‌. به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ لێره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ باسكردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه‌ ده‌قی مه‌حوییان به‌ گشتی له‌سه‌ر بنیادنراوه‌.

له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ پێمباشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ به‌رز بكه‌ینه‌وه‌: ئایا ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى كه‌ شیعری مه‌حویان به‌رهه‌م هێناوه‌ تا چ ئاستێك به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ به‌رهه‌مهێنانی ماناو ده‌لالاتدا؟ ئایا مه‌حوى بۆچی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى به‌كارهێناوه‌؟ ئایا زمان وه‌كو ره‌گه‌زی یه‌كه‌می به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق له‌ ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا توانیوێتی ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی ماناو ده‌لالات ببینێت؟ ئایا ئه‌تمۆسفێری گشتی شیعری مه‌حوی چۆن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانی تری بنیادنانی ده‌قدا كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت‌و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ى درووستكردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى پرسیار؟
دیاره‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ به‌رهه‌می شیعری مه‌حوی وه‌كو سه‌رجه‌می شیعری كلاسیك ره‌گه‌زه‌كانی شیعری كلاسیك‌و ته‌كنیكه‌كانی شیعری كلاسیكی تێدایه‌. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ى كه‌ شیعر وه‌كو ده‌قی هونه‌ری ده‌بێ هه‌یبێت. ده‌قی شیعری مه‌حوی ده‌قێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ وێنه‌ی شیعری‌و میتافۆرو پارۆدۆكس‌و به‌كارهێنانی هێما ئه‌مه‌ سه‌رباری هونه‌ره‌كانی تری نووسینی شیعر له‌ جۆری كێش‌و سه‌رواو ره‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌و دایه‌لۆك‌و مۆنۆلۆگ‌و…. به‌ڵام دیاره‌ ئه‌م ره‌گه‌زانه‌ خاسێتی گشتی ده‌قی شیعرین‌و ناشێت ته‌سه‌وری به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێكی زیندووی شیعریی بكه‌ین به‌بێ بوونی زۆرینه‌ى ئه‌م ره‌گه‌زانه‌. به‌ڵام ئایا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه‌ جیهانبینی شیعری مه‌حوی پێكده‌هێنن‌و شووناس به‌ ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌ ده‌به‌خشن چین؟

یه‌كه‌م: یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری مه‌حوی ئایه‌ته‌كانی قورئانه‌ یان به‌ شێوه‌یه‌كی تر بڵێین مه‌حوی له‌ زۆرێك له‌ ده‌قه‌كانیدا هه‌وڵیداوه‌ ده‌قی قورئانی یان مانا‌و مه‌به‌ستی ئایه‌تێكی قورئان بكات به‌ بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی شیعری خۆیی پێ به‌هێز بكات‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا ره‌هه‌ندێكی قوڵی فیكری ئایینی به‌ ده‌قه‌كه‌ی ببه‌خشێت‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا گه‌وهه‌ری ئه‌و ده‌قه‌ ئایینیه‌ له‌ پێناوى به‌رهه‌مهێنانی جیهانبینی شیعری خۆیدا به‌كار بهێنێت. ره‌نگه‌ ئه‌و پرسیاره‌شمان له‌ لا درووست ببێت ئایا مه‌حوی به‌ درێژایی ئه‌زموونی شیعر نووسینی خۆی بێ جیاوازی واته‌ له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ شیعر نووسین تا ئه‌و كاته‌ى دوا شیعری نووسیووه‌، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئان یان له‌ قۆناغێكی دیاری كراوى ژیان‌و ئه‌زموونی شیعری خۆیدا به‌وجۆره‌ كاری كردووه‌؟ به‌هه‌رحاڵ نه‌بوونی مێژووى نووسینی ده‌قه‌ شیعرییه‌كان لای ئه‌م شاعیره‌ وه‌كو زۆربه‌ى شاعیرانی تری كلاسیكی ئێمه‌ رێگره‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا.
مه‌حوی له‌ شیعری ( كه‌ ئه‌مری فه‌رمو ) دا ده‌ڵێت:
كه‌ ئه‌مری فه‌رمو ئه‌و شاهه‌ به‌ ( اقرأ )،
ئه‌گه‌ر فه‌رمانی قه‌تڵه‌ كێ ده‌ڵێ نه‌ْْْئ.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئایه‌تی ( اقرا كتابك، كفی بنفسك الیوم علیك حسیبا ). كه‌ وه‌كو له‌ په‌راوێزی دیوانی مه‌حوی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس‌و كاكه‌ حه‌مه‌ی كوڕیدا هاتووه‌ مه‌به‌ست له‌م دێڕه‌و ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا له‌ رۆژی دوایدا نامه‌ى كرداری هه‌ر كه‌سه‌ ده‌داته‌ ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ خۆی‌و فه‌رمانی پێده‌كات كه‌ نامه‌ى كرداره‌كانی خۆی بخوێنێته‌وه‌ تا بزانێت له‌ دنیادا چی كردووه‌. بێگومان مه‌حویش به‌و مه‌به‌سته‌ ئیحای ئه‌و ئایه‌ته‌ى هێناوه‌ته‌ نێو ئه‌م دێڕه‌ی شیعره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ بڵێت هه‌موو كه‌سێك پاداشت یان سزای ئه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ له‌ ژیانیدا ده‌یكات، ئه‌و بۆچوونه‌ش به‌رجه‌سته‌ ده‌كات كه‌ هیچ كه‌س ناتوانێت له‌ لێپرسینه‌وه‌ى رۆژی دوایی رزگاری ببێت بۆیه‌ باشتر وایه‌ هه‌مووان به‌ جۆرێك كارو ره‌فتار بكه‌ن كه‌ كاتێ خودا نامه‌ی كرداری خۆیانیان ده‌داته‌ ده‌ست تا بیخوێننه‌وه‌، سه‌ربه‌رزانه‌ له‌به‌رامبه‌ر خودای خۆیاندا رابووه‌ستن‌و بێ ترس له‌ چاره‌نووسیان نامه‌ى كرداری خۆیان بخوێننه‌وه‌. له‌ پشتی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ باڵاده‌سته‌ى مه‌حوی راوه‌ستاوه‌ كه‌ پێی وایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دنیا كورت ته‌مه‌نه‌‌و ده‌بڕێته‌وه‌، مرۆڤی ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دنیایه‌ ده‌بێت‌و خۆی ته‌رخان ده‌كات له‌ پێناوى ئه‌و دنیادا.
هه‌ر له‌ هه‌مان شیعردا مه‌حوی ده‌ڵێت:
به‌ یادی قامه‌تی ماوم به‌ پێوه‌،
علی ما مثلها موسی توكأ.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م ئایاته‌: و ما بیمینك یا موسی؟ قال هی عصای اتوكوا علیها و اهش بها علی غنمی و لی مارب اخری ). واته‌ خوا له‌ حه‌زره‌تی موسای پرسی ئه‌وه‌ چییه‌ به‌ ده‌ستی راستته‌وه‌؟ ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی ئه‌وه‌ عه‌ساكه‌مه‌ خۆم ده‌ده‌م به‌سه‌ریداو مه‌ڕه‌كانمی پێ لێده‌خوڕم‌و مه‌به‌ستی تریشم پێی هه‌یه‌( په‌راوێزى دیوانی مه‌حوی ل.41). له‌ ئاستی بینراوی ئه‌م دێڕه‌دا مه‌حوی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بیره‌وه‌ری یادكردنه‌وه‌ى به‌ژن‌و باڵای یار ئه‌وى به‌ پێوه‌ راگرتووه‌ واته‌ ئه‌وه‌ی هێزی به‌ پێوه‌ راوه‌ستانی پێبه‌خشیووه‌ ته‌نیا یاده‌وه‌ری به‌ژن‌و باڵای یاره‌. به‌ڵام له‌ ئاستی قوڵتردا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئومێد‌و هیوایه‌كی نه‌بێت له‌ ژیاندا ئه‌وه‌ ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی رابووه‌ستێت‌و درێژه‌ به‌ ژیانی بدات. هه‌روه‌ك وه‌رگرتنی ماناو ده‌قی ئه‌م ئایاته‌ له‌ قورئان له‌ ئاستی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه‌ كه‌ حه‌زره‌تی موسی توانیوێتی له‌گه‌ڵ خودا گفتوگۆ بكات‌و له‌ وه‌ڵامه‌كه‌شیدا باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ عه‌ساكه‌ى ئامرازێكه‌ به‌ ده‌ستیه‌وه‌ بۆ خۆڕاگرتن‌و بۆ جێبه‌جێ كردنی گه‌لێك كاری تریش. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ عه‌ساكه‌ی موسا عه‌سایه‌كی سیحری بووه‌و سه‌رباری پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شێك له‌ كاریزمای موسا له‌ عه‌ساكه‌یدا بووه‌ كه‌ گوایه‌ عه‌سایه‌كی سیحری بووه‌و هێزی چاودێری كردن یان ریعایه‌تكردنی ره‌عیه‌تی پێبه‌خشیووه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ژن‌و باڵای یاریش بۆ مه‌حوی هه‌مان مانا‌و كاریگه‌ری عه‌ساكه‌ی موسای هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مه‌حوی له‌گه‌ڵ یاردا به‌یه‌ك بگه‌ن. كه‌واته‌ لێره‌وه‌ جۆرێك له‌ ئاوات خواستنی مه‌حوی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌و پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى موسای هه‌بووایه‌و هه‌رچۆن موسا به‌ عه‌ساكه‌ى زۆر كاری جێبه‌جێ كردووه‌ ئه‌میش هێزێكی له‌وجۆره‌ نهێنی هه‌بووایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خواست‌و ویسته‌كانی خۆیی پێ جێبه‌جێ بكردایه‌. له‌ هه‌مان كاتیشدا مه‌حوی له‌ ئاستێكی نه‌دركێندراودا خۆی به‌راورد ده‌كات به‌ موسا‌و پێی وایه‌ یاره‌كه‌ى هاوشێوه‌ى عه‌ساكه‌ی موسایه‌و له‌و ئاسته‌دایه‌ كه‌ هه‌موو هێزێك به‌ مه‌حوی بسپێرێت. ئه‌مه‌ش له‌ روویه‌كی تره‌وه‌ به‌هادانی مه‌حوییه‌ به‌و یار هه‌ر لێره‌وه‌ سه‌رباری عیشقی خودایانه‌ى مه‌حوی كه‌ عیشقێكی خاوێنه‌ زیاتر شووناسی جۆرێكی تایبه‌ت له‌ عیشق له‌ لای مه‌حوی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بینینی هێزوو توانای خودایانه‌یه‌ له‌ بوونی یاردا.

مه‌حوی له‌ شعیری ( روونی دی)دا ده‌ڵێت:
روونی دی، له‌و رۆژه‌وه‌، گه‌ر رۆژه‌ سه‌ر گه‌ردانه‌ رۆژ.
گه‌ییه‌ ئێواره‌، وه‌كو من ئیشی قوڕ پێوانه‌ رۆژ.
دیاره‌ مه‌حوی لێره‌دا یار ده‌دوێنێ‌و له‌ هه‌مان كاتدا رووخساری جوانی یاریش به‌ رۆژ ده‌شووبهێنێت. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌و كاته‌وه‌ رۆژ رووی گه‌شی یاری بینیووه‌ سه‌رگه‌ردان بووه‌و دێت‌و ده‌چێت ئه‌ویش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژ هه‌ستی كردووه‌ كه‌ روخساری یار له‌ رووی گه‌شی ئه‌و جوانتره‌ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ رۆژ ئه‌وه‌نده‌ به‌ رووخساری جوانی یار سه‌رسام بووه‌ ئارامی له‌به‌ر بڕاوه‌. كاتێ رۆژ ده‌گاته‌ ئێواره‌ دیاره‌ ده‌بێ ئاوا بێت ئه‌وه‌ش بۆ رۆژ شتێكی ناخۆشه‌و مایه‌ى بێزاری‌و خه‌م‌و نیگه‌رانییه‌ بۆیه‌ ده‌كه‌وێته‌ قوڕ پێوان. ئه‌م دێڕه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئایه‌تی: حتی ادا بلغ مغرب الشمس وجدها تغرب فی عین حمئه‌ ) واته‌ كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ری جووت شاخ گه‌یشته‌ شوێنی ئاوابوونی خۆر، بینی خۆر له‌ ناو كانییه‌كی قوڕه‌ ره‌شه‌دا ون ده‌بێ_ په‌راوێز ل.137). پێشتر ئه‌سكه‌نده‌ر كه‌ ده‌یوویست بزانێت خۆر له‌ ئێواراندا چی لێ دێت‌و بۆ كوێ ده‌چێت، به‌ دوای ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خۆیدا چوو تا به‌ چاوی خۆی بینی خۆر له‌ نێو كانیه‌كی قوڕه‌ ره‌شه‌دا نقووم ده‌بێت‌و ئیتر تاریكی شه‌و دادێت. به‌ڵام كاتێ خۆر كه‌ به‌ ناچاری‌و بێ ویست‌و ئاره‌زووى خۆی ئاوا ده‌بێت، قوڕ ده‌پێوێت چونكه‌ له‌ بینینی رووخساری جوانی یاره‌كه‌ى ئه‌م بێبه‌ش ده‌بێت، كه‌ ده‌شێ لێره‌دا جۆرێك له‌ جێ گۆڕكێ هه‌بێت‌و مه‌به‌ست له‌و خۆره‌ى كه‌ قوڕ ده‌پێوێت ئه‌می شاعیر خۆی بێت. به‌ڵام كاتێ خۆر ئاوا ده‌بێت به‌ پێی بۆچوونه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌ر ده‌كه‌وێته‌ ناو كانییه‌كی قوڕه‌ ره‌شه‌وه‌، ئه‌مه‌یان ته‌نیا ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ به‌رهه‌م دێنێت ماده‌م له‌ دوای رووناكی رۆژ شه‌وی تاریك دێت، مانای وایه‌ سه‌رچاوه‌ى رووناكی نوقمی نێو ره‌شایی ده‌بێت‌و ئه‌و تاریكیه‌ی شه‌ویش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و كانییه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ قوڕه‌ ره‌شه‌ كه‌ خۆری تێده‌كه‌وێت. بێگومان ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كی كه‌مه‌ له‌و دێڕه‌ شیعرانه‌ى مه‌حوی كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌یان ئایاتی قورئانه‌.
دووه‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كى تری ده‌قه‌كانی مه‌حوی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی جۆراو جۆرو له‌ پێناوى به‌رهه‌مهێنانی جیهانبینی شیعریدا به‌كار هێنراون. له‌ شیعری ( ده‌پرسی، لاپه‌ڕه‌ى 55) دا مه‌حوی ده‌ڵێت: دڵه‌ عه‌رشی خودا ( مه‌حوی)، خه‌جاڵه‌ت به‌ له‌به‌ر غه‌فڵه‌ت.
كه‌ بۆته‌ بوتكه‌ده‌ى بێ به‌رهه‌مه‌ن یا ده‌یری بێ راهیب.

مه‌به‌ست له‌م دێڕه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵی مرۆڤی خاوه‌ن ئیمان عه‌رشی خودایه‌، ئه‌وه‌ مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه‌ كه‌ مرۆڤ هێنده‌ بێئاگا بێت كه‌ دڵی ببێت به‌ بتخانه‌ی به‌ڕه‌همه‌ن، یان كڵێسای بێ راهیب. كه‌ مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵ وه‌كو بتخانه‌و كڵێسای چۆڵی لێ بێت. له‌ پشتی ئه‌م دێڕه‌وه‌ ئه‌و مانایه‌ به‌رهه‌م دێت كه‌ كاتی مرۆڤی خاوه‌ن بڕوا لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌می ده‌گرێت له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كاتدا دڵی كه‌ ده‌بێ هه‌میشه‌ جێگای سۆزو به‌زه‌یی‌و ئیشراقی خودایی بێت‌و به‌ نوووری خودا رووناك بێته‌وه‌، وه‌كو بتخانه‌و كڵێسای لێدێت. له‌ راستیشدا ئه‌وه‌ كارێكی نابه‌جێ‌و هه‌ڵوێستێكی نادرووسته‌ بۆ مرۆڤێك كه‌ خۆی به‌ بڕوادار بزانێت كه‌چی دڵی ببێته‌ بتخانه‌و كڵێسا، هه‌رچه‌نده‌ جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان بتخانه‌و كڵێسادا به‌ڵام مه‌حوى له‌ روانگه‌ی په‌یوه‌ستبوونی خۆی به‌ ئیسلام‌و وه‌كو ئیسلامێكی خۆپارێزیش چونكه‌ له‌ نه‌ستدا جگه‌ له‌ ئیسلام هه‌موو ئه‌وانی تر به‌ لاده‌ر ده‌زانێت بۆیه‌ ناتوانێت جیاوازى بكات له‌ نێوان كڵێسا كه‌ شوێنی په‌رستیاری‌و جێگای لێوه‌ رابه‌رایه‌تی كردنی ئایینێكی ئاسمانییه‌ له‌گه‌ڵ بتخانه‌دا كه‌ شوێنی دانانی ئه‌و هاوبه‌ش‌و هاتایانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ بۆ خودا داده‌نرێن. سه‌رچاوه‌ى ئه‌م دێڕه‌ بریتییه‌ له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر كه‌ ده‌ڵێت: قلب المۆمن عرش الرحمن). واته‌ دڵی بڕوادار عه‌رشی خودایه‌. بێگومان ئه‌وه‌ جێگای ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ رێگا بدرێت عه‌رشی خودا ببێت به‌ بتخانه‌ یان كڵێسا. دیاره‌ وشه‌ی كڵێسا ئه‌وه‌شمان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ بڕوادار له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ته‌نیا مسوڵمانه‌، ئه‌گینا ئه‌هلی كڵێساش بڕوادرو خواپه‌رستن.

له‌ شیعری (ئه‌و عیشوه‌ بازه‌ )دا لاپه‌ڕه‌ى 133، مه‌حوی ده‌ڵێت:
بازۆری بێ به‌ كه‌م مه‌گره‌ ئاهی بێ كه‌سان.
به‌م سروه‌ بایه‌ عه‌رشی خودا دێته‌ ئیهتیزاز.

مانای ئاشكرای ئه‌م دێڕه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت ئاهو هه‌ناسه‌ى سته‌م لێكراوان به‌ كه‌م بزانرێت هه‌رچه‌نده‌ سته‌مكار زۆر به‌هێزیش بێت، چونكه‌ ئه‌و هه‌ناسه‌و ئاهه‌ ده‌شێ عه‌رشی په‌روه‌ردگار بێنێته‌ له‌رزین كه‌ ئه‌میش ده‌شێ له‌به‌ر هێزه‌كه‌ى بێت یان له‌به‌ر ئه‌وناهه‌قی‌و سته‌مه‌ی كه‌ له‌وان ده‌كرێت عه‌رشی خودا بێته‌ له‌رزین. له‌ ئاستی قوڵتردا ئه‌م دێره‌ ئه‌و مانایه‌ به‌رهه‌م دێنێت كه‌ سته‌م له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بكرێت كارێكی نادرووست‌و ناڕه‌وایه‌‌و ده‌شێ ستم لێكراو تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دان به‌ خۆیدا بگرێت‌و سه‌رئه‌نجام هه‌وڵده‌دات ئه‌و سته‌مه‌ له‌سه‌ر خۆی لاببات. هه‌روه‌ك ئه‌وى سته‌م لێكراو به‌ رووی ئه‌وی سته‌مكار یان ده‌سه‌ڵاتدا راده‌په‌ڕێت، كه‌ ده‌شێ له‌و راپه‌ڕینه‌دا عه‌رشی ئه‌وی سته‌مكار بله‌رزێنێت كه‌ لێره‌دا ده‌شێ ئه‌وی سته‌مكار به‌ مانای ده‌سه‌ڵات به‌كار هاتبێت‌و له‌ بارێكی وه‌هاشدا خودا هێمای ده‌سه‌ڵاته‌‌و ده‌شێ ئه‌و بۆچوونه‌ش له‌ ئاستێكی تردا ئه‌وه‌مان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك هێمای سته‌مكاری‌و سه‌ركوتكردن‌و چه‌وساندنه‌وه‌و ماف خواردنی ئه‌وانی تر بێت‌و له‌بارێكی وه‌هاشدا له‌رزاندنی عه‌رشی خودا له‌رزاندنی سیستێم‌و هه‌ره‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێت كه‌ سته‌م ده‌كات.
ئه‌م دێڕه‌ش ئیحای له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: عرش الرحمان یهتز لبكائ المڤلومین ) واته‌ عه‌رشی خودا له‌به‌ر گریانی سته‌م لێكراوان دێته‌ له‌رزه‌.
له‌ شیعری ( كه‌لامێكه‌ ) له‌ لاپه‌ڕه‌ی 167دا مه‌حوی ده‌ڵێت:
كه‌لامێكه‌ له‌ حیكمه‌ت كه‌یل‌و جامیع.
عه‌تاكه‌ر هه‌ر یه‌كه‌، هه‌ر ئه‌وشه‌ مانیع.

مه‌به‌ست له‌م دێڕه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى توانای به‌خشینی هه‌یه‌ هه‌ر خودایه‌، هه‌ر خۆیشی ده‌توانێت ئه‌وه‌ى كه‌ به‌خشیوێتی بیبڕێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ى كه‌ خودا ده‌یبه‌خشی كه‌س ناتوانێت به‌وجۆره‌ بیبه‌خشێت. ئه‌م دێڕه‌ مه‌به‌ستی نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خودایه‌‌و ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته‌ ده‌كات كه‌ جگه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی خودا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی تر پوچ‌و بێمانایه‌، هه‌موو به‌خشینێكیش بێجگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌و ده‌یبه‌خشێت هیچ مانایه‌كی نییه‌. ئه‌م دێڕه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر كه‌ ده‌ڵێت: لا مانع لما اعتیت، ولا معنی لما منعت ) واته‌ كه‌س ناتوانێت ئه‌وه‌ ببڕێت كه‌ خودا داوییه‌تی‌و كه‌سیش ناتوانێت ئه‌وه‌ بدات كه‌ خودا بڕیوێتی. واته‌ هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ورو كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری خودا نه‌ به‌ باش‌و نه‌ به‌ خراپ. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ هه‌ڵده‌گرێت كه‌ مرۆڤ بوویه‌كی قه‌ده‌رییه‌و چی له‌ چاره‌ نووسرابێت ده‌بێت رووبدات. ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا گه‌وهه‌ری تێڕوانینی مه‌حوییه‌ بۆ مرۆڤ كه‌ هه‌میشه‌ وه‌كو بوویه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات‌و لاواز پێشكه‌شی ده‌كات‌و هه‌موو ئیراده‌یه‌كی لێده‌سه‌نێته‌وه‌، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسیاری ده‌كات له‌و خراپه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌ ده‌یكات، یان له‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كانیدا ده‌یكات. كه‌واته‌ لێره‌دا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ مه‌حوی بۆ به‌ هێزكردنی تێڕوانینی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی له‌م گه‌ردوونه‌دا په‌نا ده‌بات بۆ هێنانه‌وه‌ى فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر تا به‌ پشتی ئه‌و بیسه‌لمێنێت مرۆڤ جگه‌ له‌ بوویه‌كی بێده‌سه‌ڵات هیچی تر نییه‌ له‌م گه‌ردوونه‌دا.

مه‌حوی له‌ شیعری (چ خاكێ) لاپه‌ره‌ِى 187ی دیوانه‌كه‌یدا دڵێت:
ده‌زانی جیفه‌یه‌ دنیا، ده‌ حه‌یفه‌،
وه‌كو سه‌گ ئه‌م شه‌ڕو شۆڕه‌ له‌سه‌ر لاك.

واته‌ ماده‌م ده‌زانن كه‌ دنیا وه‌كو لاكی گیاندارێكی مرداره‌وه‌ بوو وایه‌، ئێتر بۆچی ده‌بێ وه‌كو سه‌گ له‌سه‌ر ئه‌و لاكه‌ مرداره‌وه‌ بووه‌ شه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: الدنیا جیفه‌ و طالبها كلاب)، واته‌ دنیا لاكه‌ تۆپیوه‌‌و ئه‌وانه‌شی كه‌ ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێ بكه‌ن له‌ پێناوی ئه‌م دنیایه‌دا وه‌كو سه‌گی سه‌ر لاكه‌ تۆپیون( په‌راوێزى دیوان،ل. 187). بێگومان سه‌رباری ئه‌و مانا ئاشكرایه‌ى كه‌ ئه‌م دێڕه‌ هه‌یه‌تی له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ مه‌حوی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دنیایه‌ هیچ بایه‌خ‌و گرنگییه‌كی نییه‌و هه‌ر به‌ ته‌واوه‌تی له‌ لاكی ئاژه‌ڵی مرداره‌وه‌ بوو یان تۆپیو ده‌چێت كه‌ ئاژه‌ڵی مرداره‌وه‌ بوو ده‌شێ بۆگه‌ن بكات، كه‌واته‌ دنیا نه‌ك هه‌ر شتێكی كه‌م به‌هایه‌ به‌ڵكو بۆگه‌نیشی كردووه‌. مرۆڤیش به‌ گشتی چاویان بڕیووه‌ته‌ ئه‌م دنیا بێبه‌هایه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ په‌لاماری ده‌ده‌ن‌و هه‌رچی شه‌ڕو ئاژاوه‌و ناكۆكیشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دنیایه‌یه‌ واته‌ له‌سه‌ر شتێكی بێبه‌ها هه‌رچۆن سه‌گ له‌سه‌ر لاكی ئاژه‌ڵ‌و زینده‌وه‌ری مرداره‌وه‌ بوو به‌شه‌ڕ دێن به‌هه‌رحاڵ ده‌شێ ئاژه‌ڵی تۆپیو یان مرداره‌وه‌بوو بۆ سه‌گ به‌هایه‌كی هه‌بێت ژونكه‌ ده‌یخوات به‌ڵام دنیا ده‌شێ بۆ مرۆڤ ئه‌و به‌هایه‌شی نه‌بێت. ئه‌مه‌ش دیسان به‌رجه‌سته‌ى تێڕوانینی مه‌حوی ده‌كات بۆ مرۆڤ‌و دنیا كه‌ ئه‌وه‌ى له‌م گه‌ردوونه‌دا كه‌م به‌هابێت دنیاو ژیانه‌و هیچیان بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان نییه‌ له‌ روانگه‌ى ده‌رخستنی گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ى كه‌ توانیووێتی له‌سه‌ پێی خۆی رابووه‌ستێت.
بێگومان سه‌رچاوه‌كانی تری شیعری مه‌حوی رووداوه‌ مێژووییه‌كان‌و ئه‌فسانه‌‌و چیرۆك‌و به‌سه‌رهاته‌كانی مێژووى كورد یان مێژووى ئیسلام‌و جیهانین. ره‌نگه‌ پرسیارێكی تریش خۆی بسه‌پێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئایا شیعری مه‌حوی له‌ كوێی ته‌سه‌وفدایه‌؟ به‌ تایبه‌تی لێره‌و له‌وێش له‌ نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا ئه‌وه‌ ده‌بیسترێت كه‌ مه‌حوی وه‌كو شاعیرێكی مته‌سه‌وف ناوده‌برێت. به‌ڵام دیسان جێگای خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ش به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ ئایا كامیان باڵاده‌ستترن له‌ شیعری مه‌حویدا دیدو جیهانبینی ته‌سه‌وف یان پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی؟
یه‌كێك له‌و رووداوه‌ مێژووییانه‌ى كه‌ خه‌سڵه‌تی ئه‌فسانه‌شی وه‌رگرتووه‌ له‌ شیعری مه‌حویدا رووداوى بانگه‌شه‌ كردنی ( انا الحق ) ی مه‌نسووری حه‌لاج‌و له‌ ئاكامی ئه‌وه‌شدا له‌ ناوبردنێتی. ئه‌م رووداوه‌ له‌ گه‌لێك شیعری مه‌حویدا بووه‌ته‌ مۆتیڤ‌و سه‌رچاوه‌و به‌ هه‌مان مه‌به‌ست یان به‌ مه‌به‌ستی نزیك له‌یه‌كتر به‌كارهاتووه‌. له‌ شیعری ( به‌ جێ نایێ.ل.8 ). مه‌حوی ده‌ڵێت:
هه‌تا حه‌ق ناصیره‌، هه‌ر حه‌قمه‌ مه‌نزوور.
وه‌كو مه‌نسور ئه‌گه‌ر بمكه‌ن به‌ دارا).
له‌ شیعری ( تێگه‌یو، ل.16)دا ده‌ڵێت:
با حه‌قیشی بێ، له‌ بۆ مه‌نسور انا الحق حه‌ق نیه‌.
شێتییه‌ مه‌جنون ئه‌گه‌ر بێ نازی له‌یلایی بكا.
له‌ شیعری ( بومه‌ خاكی،ل.33)دا ده‌ڵێت:
قاتی پیاوه‌، له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه‌. ده‌بینی مه‌نسور.
به‌سه‌ری داره‌وه‌. ( دالنون )ه‌ له‌ بن زیندانا.
له‌ شیعری ( ده‌پرسی،ل.53)دا ده‌ڵێت:
له‌ حه‌ق بێژی بوه‌ به‌حری انا الحق هه‌ر قه‌سیدێكم،
له‌ باتیی جائیزه‌، واجب گه‌ڕا قه‌تڵم بكه‌ن واجیب.
له‌ شیعری ( له‌ ئولكه‌ى، ل.119)دا مه‌حوی ده‌ڵێت:
خۆشی فه‌رموو چ مه‌جنون‌و چ مه‌نسور،
به‌شی عاشق درا هه‌ر به‌ردو هه‌ر دار.
له‌ شیعری ( موحه‌ققه‌ق،ل.127) دا ده‌ڵێت:
موحه‌ققه‌ق هه‌ر كه‌سێ مه‌سله‌كیه‌ حه‌قق‌و حه‌ققییه‌ مه‌نسور.
سولوكی چونه‌ سه‌ر داره‌، ته‌ریقه‌ى پیریه‌ مه‌نسور.
له‌ شیعری ( چیبكه‌م،ل. 147)دا ده‌ڵێت:
حه‌ق بێژی یه‌ك گوناهیه‌ مه‌نسور‌و حه‌قمه‌ من،
ئه‌م قه‌تعه‌ گه‌ر نیشانی نه‌ده‌م ( مه‌حویا ) به‌ كه‌س.
بێجگه‌ له‌م نموونانه‌ چه‌ندین دێڕی تریش له‌ به‌رهه‌مه‌كانی مه‌حویدا هه‌ن كه‌ به‌ ئاشكرا یان له‌ شێوه‌ى ئاماژه‌دا سه‌رچاوه‌كه‌یان رووداوی مێژووى بانگه‌شه‌كردنه‌كه‌ى مه‌نسووری حه‌لاجه‌ بۆ (انا الحق)‌و له‌ داردانیشی له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌ورازه‌.
ئایا ئه‌وه‌ى مه‌حوی ده‌یه‌وێت له‌ رێگای چه‌ندین جار به‌كارهێنانی رووداوى بانگه‌شه‌كه‌ى مه‌نسووری حه‌لاج‌و له‌ داردانی له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه‌یه‌ بیڵێت چییه‌؟ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و بانگه‌وازه‌ بانگه‌وازى خۆ به‌ حه‌ق زانین بوو، حه‌قیش وه‌ها لێكدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست خودایه‌و ئه‌مه‌ش له‌ روانینی نه‌یاره‌كانی مه‌نسووره‌وه‌ ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و بانگه‌وازى خوایه‌تی كردووه‌. دیاره‌ هه‌ر به‌وه‌ش تاوانباریان كردوو سه‌رئه‌نجام له‌ ناوبرا. ئایا مه‌حوی له‌ راستیدا لایه‌نگری بانگه‌شه‌و هه‌ڵوێسته‌كه‌ى مه‌نسووره‌ یان دژیه‌تی؟ ئگه‌ر لایه‌نگری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بێت ئایا ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆپارێزانه‌ى ئه‌ودا تا چ ئاستێك ده‌گونجێت؟ كه‌واته‌ بۆچی مه‌حوی به‌و ئه‌ندازه‌ به‌ربڵاوه‌ له‌ ده‌قه‌كانیدا باسی حه‌ق بێژی خۆی ده‌كات‌و له‌و بواره‌شدا خۆی وه‌كو هاوشێوه‌ى مه‌نسوور نیشان ده‌دات؟
له‌ راستیدا نموونه‌ى حه‌لاج نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه‌ له‌ مێژووى ئیسلامدا به‌ گشتی. به‌ گوێره‌ى مه‌حوی یان هه‌ر شاعیرێكی تری بڕواداری وه‌كو مه‌حوی بانگه‌شه‌ كردن بۆ هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره‌ ته‌نیا له‌ سنووری بانگه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ناتوانن له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی خوداو ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی شتێكی تر ببینن. ره‌نگه‌ هۆكاری خۆ هاوشێوه‌كردن به‌ مه‌نسووری حه‌لاج ته‌نیا بۆ راگرتنی باری هاوسه‌نگی سایكۆلۆجی بێت كه‌ نزیكی‌و توانه‌وه‌یان له‌ نێو ئایینی ئیسلام‌و له‌ بڕوابوونی ره‌ها به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت بڕوابوون به‌وه‌ى كه‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامی درێژكراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌یه‌تی به‌ ته‌واوى رێگر بێت له‌وه‌ى كه‌ مه‌حوی یان هه‌ركه‌سێكی تری وه‌كو ئه‌و بوێری ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌ هه‌ڵوێستێكی وه‌كو ئه‌وى حه‌لاج وه‌ربگرێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌ ئامرازكردنی حه‌لاج لای مه‌حوی جگه‌ له‌ هیواخواستنی مه‌حوى بۆ ئه‌وه‌ى بیتوانیایه‌ وه‌كو حه‌لاج بێت شتێكی زیاتر نییه‌و له‌ راستیشدا مه‌حوی هه‌موو ئه‌وانه‌ى تریش كه‌ به‌و جۆره‌ ده‌ڕوانن تاكه‌ حه‌قێك كه‌ هه‌بێت حه‌قی بوون‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خودایه‌ بۆیه‌ به‌ بۆچوونی من جگه‌ له‌و په‌یامه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زیاتر شتێكی تر به‌ حه‌ق نازانن‌و هیچ دوو دڵی‌و گومانێكیشیان له‌ ره‌وای‌و عه‌داله‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هایه‌ش نییه‌، هه‌ر لێره‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستی زۆرێك له‌و شاعیرنه‌ى كه‌ به‌ شاعیری شیعری ته‌سه‌وف داده‌نرێن ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م گومانه‌وه‌ چونكه‌ سۆفیزم بریتیه‌ له‌ جۆرێك له‌ ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هه‌موو ئۆپۆزسیۆن بوونێكیش له‌ ئاستی قوڵدا جۆرێك له‌ پاڵنه‌ری دوو دڵی‌و گومان به‌رامبه‌ر گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و ره‌فتارو جوڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع ده‌یجوڵێنێت.

ده‌شێ مه‌حوی له‌ هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بێزاربوو بێت‌و ئاراسته‌ى بانگه‌شه‌كانی بۆ خۆهاوشێوه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌نسووردا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بووبێت. هه‌رچۆن بۆچوونی له‌وجۆره‌ش هه‌یه‌ كه‌ بانگه‌شه‌كه‌ى مه‌نسوور به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بوو بێت نه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئایینی ئیسلام، واته‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ حه‌ق به‌ مانای ده‌سه‌ڵات دێت‌و مه‌نسوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌لاوه‌ ناعادیل‌و ناجۆر بووه‌ كه‌واته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ ده‌سه‌لاتی خه‌لافه‌ت بووه‌ ئه‌م به‌ حه‌قی نه‌زانیووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌شێ ئه‌وه‌ وه‌ها لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ى مه‌نسوور ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیسلام یان خودا نییه‌ به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ خۆی به‌ نوێنه‌رو درێژكراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتی خودا‌و ئیسلام ده‌زانێت. به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌شێ مه‌حویش ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی به‌ ناحه‌ق بزانێت‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا خۆی به‌ به‌رزترین نموونه‌ى حه‌ق بزانێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ بنه‌مای خۆ هاوشێوه‌كردنی مه‌حوی له‌م روانگه‌یه‌وه‌ به‌ مه‌نسوور لاواز ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌حوی سه‌رباری ئه‌وه‌ى سه‌ر به‌ رێبازی نه‌قشبه‌ندی بووه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانیدا خراپ نه‌بووه‌ تا بگاته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ ناحه‌ق بزانێت‌و لای خۆیه‌وه‌ بانگه‌وازى جۆرێكی تر له‌ حه‌ق بكات.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ مه‌حوی چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی دڵداری وه‌كو له‌یلاو مه‌جنون‌و شیرین‌و فه‌رهادیشی كردووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی شیعری خۆیی‌و به‌ مه‌به‌ستی راستگۆیی‌و قوربانیدان له‌ عیشقدا به‌كاری هێناون. له‌وه‌شدا مه‌به‌ستی بووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ نیشان بدات مرۆڤی راسته‌قینه‌ به‌ بێ عیشق‌و خۆشه‌ویستی ناژی‌و عاشقی راسته‌قینه‌ش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ به‌ هه‌موو شتێ ته‌نانه‌ت به‌ ژیانیشی قوربانی ده‌دات له‌ پێناوى خۆشه‌ویستیدا. هه‌روه‌ك مه‌حوی پێی وایه‌ عیشق هۆكارێكه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ له‌ ژیانداو هۆكارێكیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ فێری دانبه‌خۆدا گرتن‌و ئازارو زه‌حمه‌ت بكات‌و، عیشق هۆكارێكیشه‌ بۆ پاكژكردنه‌وه‌ى رۆحی مرۆڤ‌و بۆ ئه‌وه‌ى گیانی خۆنه‌ویستی‌و خۆبه‌خت كردن له‌ پێناوى ئه‌وی تردا له‌ بوونی مرۆڤدا په‌ره‌ پێبدات.
مه‌حوی له‌ شیعری ( ده‌وری هه‌ر، ل.27)دا ده‌ڵێت:
وه‌سیه‌تی مه‌جنونه‌: هه‌ر كه‌س ده‌ردی دنیا عاره‌ بۆی
خۆ بكا وه‌ك من به‌ ده‌ردی عیشقی یارێ موبته‌لا.
له‌ شیعری ( پرسرا حاڵم،ل.143)دا ده‌ڵێت:
كێ له‌ گوڵزاری نیشاتا گوڵبونی شیرینی ناشت
ئه‌و له‌ كۆساری غه‌ما فه‌رهادی كرده‌ لاله‌نێژ.
لێره‌دا به‌ ئاشكرا مه‌حوی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات شتێك نییه‌ له‌ گه‌ردووندا یه‌ك ئاراسته‌ یان یه‌ك باری هه‌بێت، واته‌ ناشێت ته‌سه‌وری ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ عیشق‌و خۆشه‌ویستی سه‌رچاوه‌ى ره‌های ئاسووده‌یی‌و خۆشی بن، نه‌خێر له‌ كاتێكدا روویه‌كی عیشق‌و دڵداری خۆشی‌و ئاسوده‌ییه‌، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و خۆشی‌و ئاسوده‌ییه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى خه‌م‌و كێشه‌و ئاسته‌نگ هه‌رچۆن فه‌رهاد له‌ پێناوى گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ى ئه‌و خۆشی‌و ئاسووده‌ییه‌دا كه‌ عیشق‌و خۆشه‌ویستیه‌ گیانی ده‌به‌خشێت كه‌ ده‌شێ خوێنی رژاوی ئه‌و ببێته‌ سه‌رچاوه‌ى شین بوون‌و گه‌شه‌كردنی نوێ. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ هه‌ڵده‌گرێت كه‌ هه‌رچۆن عیشق‌و خۆشه‌ویستی قوربانیدانی ده‌وێت به‌هه‌مان شێوه‌ نوێبوونه‌وه‌و شینبوونی نوێ پێویستی به‌ قوربانی دان هه‌یه‌. عیشقیش له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا جۆرێكه‌ له‌ قوربانی دان‌و خۆبه‌خت كردن چ عیشقی ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر بێت چ عیشقی سرووشت‌و جوانی‌و ژیان‌و زینده‌گانی بێت.

بێگومانی سه‌رباری ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌فسانه‌ى خۆشه‌ویستی وه‌كو مه‌جنون‌و له‌یلاو شیرین‌و فه‌رهاد، مه‌سه‌له‌ى عیشق‌و دڵداری‌و ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر له‌ ژێر ناوى یار یان خۆشه‌ویستدا رووبه‌رێكی هێجگار فراوانی له‌ شیعری مه‌حویدا داگیر كردووه‌. دیاره‌ عیشقیش له‌ ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا زیاتر عیشقێكی یه‌ك لایه‌نه‌یه‌و ئه‌وی كه‌ ئه‌م ناوی ده‌بات به‌یار له‌ ئه‌می عاشق بێئاگایه‌، یان ئاوڕ له‌ ئه‌می عاشق ناداته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێناچێت عیشق‌و دڵداری له‌لای شاعیر له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع بوونێكی به‌وجۆره‌ى هه‌بوو بێت كه‌ له‌ ده‌قه‌كانیدا باسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌حوی له‌ خه‌یاڵدا عاشق بووه‌و ئه‌و رووبه‌ره‌ فراوانه‌ى عیشق‌و دڵداری له‌ شیعری ئه‌ودا داگیری كردووه‌ بریتیه‌ له‌ به‌رهه‌می خه‌یاڵ یان ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ى مه‌حوی درووستی كردووه‌ یۆتۆپیای عیشق‌و دڵدارییه‌ یان جۆرێكه‌ له‌ عیشقی خودایی كه‌ ئه‌ویش به‌ بێ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بریتیه‌ له‌ عیشقێكی بێگه‌ردی رۆحی ‌و ته‌نیا له‌ سنووری بێگه‌ردی رۆحدا باسی لێوه‌ده‌كرێت‌و بوونی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش عیشقی خوداییه‌. به‌ ئاشكرا دیاره‌ له‌و مێژووه‌ى كه‌ مه‌حوی تێدا ژیاوه‌ عیشق‌و دڵداری به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ مه‌حوی له‌ ده‌قه‌كانیدا باسی ده‌كات مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌ چیرۆكه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا بوونی هه‌بوو بێت ئه‌گینا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى مه‌حوی ناشێت ته‌سه‌وری بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وجۆره‌ بێ سنوورو به‌هێزو كراوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى مه‌حویدا بكرێت كه‌ رووبه‌رێكی هێنده‌ فراوانی گرتبێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ش نه‌بێت ئه‌وا به‌ جۆرێك نزیك بێت له‌و رووبه‌ره‌ فراوانه‌ى عیشق‌و دڵداری كه‌ له‌ ده‌قه‌كانی مه‌حویدا ده‌بینرێت.

هه‌روه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌می مه‌حوی نووسراون مه‌حوی وه‌كو شاعیرێكی سۆفی باسكراوه‌و به‌و پێیه‌ش پێداگری ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ زۆرێك له‌ شیعری مه‌حوی ته‌سه‌وفه‌. ئه‌وه‌شی كه‌ وایكردووه‌ شیعری مه‌حوی به‌ شیعری سۆفی دابنرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ى بانگه‌شه‌ كردن بۆ وازهێنان له‌م دنیاو خۆته‌رخان كردن له‌ پێناوى به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و دنیادا رووبه‌رێكی فراوانی له‌ شیعری مه‌حویدا داگیر كردووه‌، هه‌روه‌ك هۆیه‌كی تریش بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ شیعری مه‌حوی به‌ ته‌سه‌وف دابنرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌حوی خۆی سه‌ربه‌ رێبازی نه‌قشبه‌ندی بووه‌و له‌ نێو ده‌قه‌كانیشیدا چه‌ند جارێك ناوى مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی تازه‌كه‌ره‌وه‌ى ئه‌و رێبازه‌و ناوی شاهی نه‌قشبه‌ند هاتووه‌ كه‌ دامه‌زرێنه‌ری رێبازی نه‌قشبه‌ندییه‌. دیاره‌ نكوڵی ئه‌وه‌ ناكرێت كه‌ به‌شێك له‌ خاسێته‌كانی ته‌سه‌وف له‌ شیعری مه‌حویدا هه‌یه‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌روا ئاسان نه‌بێت كه‌ شیعری ئه‌م شاعیره‌ له‌ پۆلێن كردندا به‌ شیعری ته‌سه‌وف دابنرێت چونكه‌ زۆرێك له‌و خاسێتانه‌ى كه‌ له‌ شیعری مه‌حویدا باڵاده‌سته‌و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ شیعری ته‌سه‌وف ناوببرێت، خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌ییه‌ كه‌ له‌ ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا باڵاده‌سته‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی له‌ ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌ى ئێمه‌دا ته‌نیا له‌ سنووری ده‌ربڕینی ئاسایدا ماونه‌ته‌وه‌و نه‌توانراوه‌ به‌ مانا‌و ده‌لالاتی فه‌لسه‌فى‌و مه‌عریفی ئه‌و ئاراسته‌ فیكرییه‌ بارگاوى بكرێن. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی شانبه‌شانی هه‌ندێ ئاماژه‌ى ته‌سه‌وف ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ ئه‌م ئاراسته‌ فیكریانه‌و ئه‌م تێڕوانینانه‌ بۆ ژیان‌و مرۆڤ‌و بوونی مرۆڤ له‌ گه‌ردووندا بوونه‌ته‌ ره‌گه‌زی كاریگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی شیعر لای مه‌حوی. مه‌حوی ده‌ڵێت:
تا سه‌ر نه‌بۆته‌ گۆ، ده‌ له‌ دنیا ده‌ تۆ شه‌قێ
هه‌ر ئه‌م شه‌قه‌ به‌ كاره‌ كه‌وا هه‌ڵدرێ له‌ هیچ
لێره‌دا به‌ ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ روانینی مه‌حوی دنیاو ژیان هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌و مرۆڤ هه‌ڵه‌ ده‌كات كاتێ ئه‌وه‌نده‌ به‌ تووندی باوه‌ش بكات به‌ ژیان‌و به‌ دنیادا، چونكه‌ دره‌نگ یان زوو مرۆڤ ده‌بێته‌ هیچ‌و كه‌له‌سه‌ریشی ده‌بێته‌ تۆپ كه‌ دیاره‌ تۆپیش به‌ شه‌ق لێی هه‌ڵده‌درێت. مه‌حوی داوای ئه‌وه‌ ده‌كات تا مرۆڤ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ بێبه‌ها نه‌بووه‌ كه‌ سه‌ری ببێته‌ تۆپ، باشتر وایه‌ خۆی دنیاو ژیان بكات تۆپ‌و به‌ر شه‌قیان بدات. هه‌ر به‌ بۆچوونی ئه‌م ماده‌م دنیاو ژیانیش هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌‌و مرۆڤیش هێنده‌ پێیانه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، تاكه‌ ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ ژیاندا مانایه‌كی هه‌بێت ره‌تكردنه‌وه‌ى دنیاو ژیانه‌. ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌رۆكدا بریتیه‌ له‌ گه‌وهه‌ری ئاراسته‌ى پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی. به‌ڵام ئایا له‌ راستیدا ئه‌م ئاراسته‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ توانیوێتی ببێته‌ جیهانبینی باڵاده‌ست له‌ ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا یان نا؟ بێگومان شیعری مه‌حوی چه‌ندین شێوازى بیركردنه‌وه‌و روانینی جیاواز له‌ خۆیدا كۆده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانرێت ئه‌وه‌ بسه‌لمێنرێت كه‌ یه‌كێك له‌و بۆچوونانه‌ بووبێته‌ بوونی باڵاده‌ست‌و دیارو جیهانبینی شیعری مه‌حوی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس بكرێت. ره‌نگه‌ هۆی ئه‌م مانه‌وه‌ش له‌ ئاستی ساده‌ یان رووكه‌شی ئاراسته‌ی فیكری‌و فه‌لسه‌فی جۆراوجۆردا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵوێستی خۆپارێزانه‌ى مه‌حوی‌و قوڵنه‌بوونه‌وه‌ له‌ هیچ كام له‌و بۆچوون‌و تێڕوانینه‌ جۆراوجۆرانه‌دا.

سه‌رباری ئه‌و ره‌گه‌زو بنه‌مایانه‌ى كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسكران كه‌ بوونه‌ته‌ ره‌گه‌زی به‌رهه‌م هێنانی شیعرو شیعریه‌ت له‌ ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا، ئافره‌ت‌و سرووشتیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌ له‌ ره‌گه‌زه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری رۆمانسین به‌ڵام بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى ئاشكرای ده‌قی مه‌حوی‌و ئه‌مانیش رووبه‌رێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك فراوانیان له‌ ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا داگیر كردووه‌، به‌ تایبه‌تی ره‌گه‌زى ئافره‌ت كه‌ ئه‌ویش له‌ لای مه‌حوی جێگه‌و به‌هایه‌كی به‌رزى هه‌یه‌‌و هه‌میشه‌ش شاعیر به‌و جۆره‌ هه‌ڵوێست ده‌نووێنێت كه‌ ئه‌وی ئافره‌ت به‌ ئاسانی دڵی بۆ ئه‌م ناكاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت مه‌یلیشی ناداتێ. ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئاخاوتنی مه‌حوی له‌ ده‌قه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وى ئافره‌ت ته‌نیا یه‌ك ئاراسته‌ بێت‌و ئه‌وى ئافره‌ت جگه‌ له‌ بوویه‌كی مه‌عنه‌وى یان بووه‌یه‌ك له‌ وه‌همدا هیچی تر نه‌بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ ده‌قی شیعری مه‌حویدا ئاماده‌بوونی ئافره‌ت یان ره‌گه‌زی مێ ته‌نیا ئاماده‌بوونێكی وه‌سفیه‌و ئه‌و وه‌سفكردنه‌ش ته‌نیا رووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌و نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی دواندنی په‌یوه‌ندی قوڵ‌و مه‌ودافراوانی نێوان نێرو مێ له‌ رووه‌ مرۆییه‌ مه‌ودا فراوانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی نێوان دوو ره‌گه‌زی هاوتا‌و هاوشان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت.




رۆمانی ( گۆشەگيری ) خوێندنەوەيەک لە بن تريفەی مانگە شەو و شەپۆلە نەرمەکانی زنە… 1… سەردار جاف

بەشی يەکەم

خوێنەر لە ئاست ئەم رۆمانەدا ناتوانێت بە سادەیی تێپەڕێت بە سەريدا و هيچ نەيەتەگۆ، هەڵبەت خوێنەر بە لای ئێمەوە بە سەر چەند جۆرێکدا دابەش دەبن، خوێنەری پلە يەک ئەو رەخنەگر و وردبينانەيە کە پەی بە کون و کەلەبەری هەر دەقێک دەبەن و هەڵوێستەی ئەرێنی و نەرێنی، جوان و ناشيرينی ، باشی و خراپی ، رەشی و سپێتی و …… هتد لە سەر دەردەبڕن و لە ناخەوە و بە تاسوقەوەن کە ئەو دەقە خۆيان بييان نوسيبا، تاوەکو لاسەنگييە هەمە چەشنەکانی بنبڕ بکەن و لە ترۆپکی ئیستاتيکایی خۆيدا با، بە جۆرێک خوێنەرە ئاسایی و هەمەجەشنەکانيش لە پانتایی فرە رەهەندييەوە جێژی لێوەربگرن، ئێمە يەژين خوێنەری دووەم، ئەو نوسەر و خودان قەڵەمە سەليقەدارانەن کە وەک ڕەخنەگر بنکۆڵی دەقەکان ناکەن و لە دوورمەوداییەوە هەڵسەنگاندنی سەرپێی بۆ دەقی خوێنراو دەکەن، وەک رەخنەگر ناچنە قووڵایی دەقەوە، ئەم جۆرە خوێنەرە هەنديجار بۆ باکگراونی ئەبستولۆژی خود دەخوێننەوە، تاوەکو بتوانن هەم دەقی ناوازە و داهێنەرانە بخەنەڕوو هەميش لە رووی زمانەوانییەوە هزر و نوسينيان دەوڵەمەند بکەن. هەندێجاری ديکەيش کەڵک لەو دەستەواژە فەرهەنگييە هەمەلايەنييە وەردەگرن و قاڵبوو دەبن و ئەوداڵ و لە سۆراغی چەمک و بەکارهێنانييەوە پەيڕەوداری تەريقەتەکە دەبن. خوێنەری سێيەميش ئەو مرۆڤە خوێنەرانەن کە چێژ وەردەگرن لە بەسەرهات و رووداو و تەواوی ژانرە ورووژێنەرەکان لەو ديدگايانە چيژ وەردەگرن، لە رووی ئاخاوتنی کۆمەڵايەتييشەوە لە کۆڕ و کۆبوونەوە گەرمەکاندا بە زمانی جوان و رەوانی دەدوێن هاوکات باکگراونێکی ئەبستمۆلۆژی بۆ خۆيان دروست دەکەن، خوێنەری چوارەميش ئەو بەرپرس و خەڵکە بورژوا و دەوڵەمەندە نەخوێندەوارانەن کە پێيان شەرمە خاوەن ڤيلا و ناو ماڵێکی شاهانە بن و کتێبخانەيەکی بچوکيان نەبێت، ئەم جۆرە کەسانە ناوبەناو لە دەست بەتاڵيدا سەر دەکەنە سەر ئەو کتێبە بەرگ رەنگاورەنگ و قەبانەی بۆ بەخشينی ديمەنێکی ئێستاتيکاییەکی بورژوايانە بە ماڵە رازاوەکەی داوە…
ئەگەر نوسەری ( گۆشەگيری ) لوتف بفەرموون بە خوێنەری ژمارە يەکمان هەژمار بکەن، گەورەیی دەنوێنن، چونکێ کە سەرقاڵمان دەکات بە کتێبێکی (٤٨٠) لاپەڕەیی زياتر و بە وردبينی ديقەتی بدەين، هەم مافی ئەوە بڕەخسێنێ بە دڵی خۆمان بێينەگۆ، هەميش سينگ فراوان بێت و نوسينەکانمان لێوەربگرێت، کە شتگەلێک دەورووژێنێ کە ناکرێ ئێمە بەردەباز دانێین و تێیپەڕێنين . ياخود خوێنەر بە هەموو بەشەکانی باسمان لێوە کرد لە بەردەوامی خوێندنەوەی ئەم شرۆڤەيە و خودی رۆمانەکەو هەڵوێستەکردن و رادەربڕينمان لە هەمبەر رۆچوونە سادەييەکانمان بە ( گۆشەگيری) ئیدی لە خەياڵدان و دەربڕينی هزری دەوڵەمەندی شيکارانەياندا ئازاد و سەربەستن لە کام جۆری خوێنەرمان ناوزەد دەکەن.
( گۆشەگيری ) رۆمانێکی نوسەر ئیسماعيل حمە ئەمين ساڵی ٢٠٢٠ چاپی پڕۆژەی کەلتوور بە هاوکاری ناوەندی کەپرە، کتێبێکی قەبارە ناوەندی ( ٤٨٣ ) لاپەڕەييە، جێی شانازيمانە لە سەردانێکی بۆ ماڵەکەی دانەيەکی پێبەخشين، ئەمەيش ئەوە ناگەيەنێت کە نوسەر ئەو رێزەی لێیناين ئیدی بە شان و شەوکەتی رۆمانەکەدا هەڵبدەين، نەخێر ……..
ئیمە لێرەدا تەنها دەق دەبينین و خودی نوسەر ناناسين، لە خوێندنەوەمان بۆ دەقی هەر يەکێک هەبووبێت ئاوا رەفتارمان کردووە، هەر کەسێکيش بمانناسێت گەواهی ئەم حاڵەتەمان بۆ دەدات، ئەم توێژينەوەيشمان رەنگە بەرچاو روونييەک بۆ خوێنەر لەم بارەوە بە دەستەوە بدا.
خاڵێک کە گرينگە و تايبەت بەم شرۆڤەکارييە نييە و پێويستە ئاماژەی پێبدرێت، ئەوەيە پەيوەستە بە هەردوولا خوێنەر و نوسەرەوە، نوسەر چەند بە ديدێکی لە کارزانی و لێهاتووييەوە لە نوسينەکانی خوێنەر فريو بدات و دەستەمۆی خوێندنەوەی ژانرە هەمەچەشنەکانی بێ، گەرەکە خوێنەر زۆر لەوە وشيارتر و هەستيارتر بێت، ناکرێ نوسەر لە چەند دێڕی يەکەمدا ئەوەی دەيەوێت بۆ سەرنجڕاکێشانی خوێنەر و فريودانی سەراپا هەرچی هەيە هەڵيبڕێژێت و پاشان ئەو دوایی نوسينەکانی کەڵکێکی ئەوتۆی نەبێ و بێچێژ و بێواتا بێت، لەم توێژينەوەيەدا هيواخوازم خوێنەر تا کۆتایی هاودەمی وشە و رستەکان بێ، حەوسەڵەی هەبێ و لێیدانەبڕێت، هەتا بزانێ ( گۆشەگير ) لە کوێی قەڵەمی رەخنەگردايە، ئەوەی ئێمە لەم رۆمانەدا لەمڕووەوە بۆمان ساغبۆتەوە،( دوو مێینەکە ) يە کە پاکێچی يەکەمی رۆمانەکەيە، ئێمە نامانەوێ لە ئێستاوە ڕۆچينە لايەنی تەکنيکی و توێژينەوەی ورد و زانستيانە بەڵکو دواتر دەمانپەرژێتە سەر هەموو لايەنەکانی رۆمانەکە، با بە شێنەیی پێکەوە لە تەکيدا بڕۆين،
رۆمان، کارێکی هونەرييە جوانی زمان و پانتایی زمان پێکەوە گرێدەدات، خۆشويستنی ئەبستمۆلۆژی و جيهانبينی پانتایی فرە رەهەندی داهێنەرانەيە، بۆ نەوەی ئێمەی کۆنباو ئەگەر ( دارا دوو دارە دوورە ) کەی ئيبراهيم ئامين باڵداری نە بينيايە نها بە ( گۆشەگير ) بوون ئاشقی خوێندنەوە نە دەبوو، ياخود ( دار دور ، نار نور ) ی قەرائەی عارەبی ئاشنا نەبووايە، يانيش بە حينجەکەی حوجرە فێری خوێندنەوە نەباين،ئەوا نها نە حەز و نە حەوسەڵەی نوسينمان دەبوو، حەزمان لەوە نەدەبوو ئەو و خوێندنەوە ئاشق بە يەک بکەين، ئێمە و پەنابردنە بەر زمانی دەرودراوسێ بە تايبەت زمانی سەرەکی ئەو وڵاتانەی کوردی بەشمەينەتی بە سەردا دابەش بووەخولياگر نەدەبووين، ئیدی لەو رێگاوە کەلتوورەکەمان بووە بە کەڵچەڕێکی نامۆ بە خۆمان و وەک خۆمان نەشونمامان نەکردووە بيرکرنەوەيشمان بێگانانەيە، ئەم کارە لە هزرماندا رەنگی داوەتەوە بێئەوەی هەستی پێبکەين، ئیتر روو لە هەر بێشەڵانی هەر وڵاتێکی رۆژهەڵاتی يا رۆژئاوایی بکەين، لە نوێنەرايەتیکردنی خود دەترازێین، دەبينە کەسێکی نامۆ و خوار و خێچی ئەو کەلتوورەی خۆمانی تێدا دەبينينەوە، ئەم حاڵەتە لە گۆشەگير بە دی دەکەين ، بە هيواين بتوانين لەم هەڵوێستەکردنەمان لە سەر رۆمانی ( گۆشەگير ) بتوانين پەنجە بخەينە سەر برينەکانی جەستەی رۆمانەکە و نوسينەکان ببنە هەتوانێ بۆ هزری بەربڵاو و لە دانسقەیی کاری ديکەدا ناوازە و بەرجەستەبوونی هەبێت.
خوێندنەوەيەک خوێنەر تووشی بێزاری و وەڕسبوون دەکات، وەک ئەو رۆمانانە نييە کە خوێنەر لە لاپەڕەی يەکەمەوە پەلکێش بکات، ئیدی گەر دەتەوێ وەک ژمارە ببيتە خوێنەری رۆمانێکی ديکە ئەوا گەرەکە حەوسەڵەت هەبێ و نەفەس درێژ و پشوودرێژ بیت، جا نەمازە بۆ خوێنەری ژمارە يەک کە پێشتر ئاماژەمان پێدا، پێويستە کاتی دەست بەتاڵی و باشی بۆ تەرخان بکەی و بە وردی پەنجە لە سەر واتا و چەمکی رستە و وشەکان دابنێ، دەنا ناتوانرێت خوێندنەوەيەکی ورد بکرێت و مافی خۆی پێبدات.

درێژەی هەیە…




شەڕی قەندیلی دوو، حسیك وەك بەشێك لە هێرشی حاجی ئۆمەران… عەلی مەحموود محەمەد

كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق و كوردستان لە بارەی شەڕی قەندیلی دووەوە دەڵێت:” ئێران و پدك لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە پێكەوە هێرش بەرنە سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران و چۆمان و باڵەك بۆ پاكردنەوەیان لە هێزەكانی عێراق ……..لە گەڵ هاوڕێیانی پدك قسەیان كردبوو كە پێویستە پشتگیرییان بكەن و هێزێكی پارتی لە گەڵماندا بەشدار بن بۆ هێرش بردنە سەر بنكەكانی ینك لە پشت ئاشان و ئەمەش لەناو نەخشەی ئێران-پدك دابوو كە هێزێكی پ.م پارتی بنێرنە ناوچەی پشت ئاشان كە رێگا بگرن لە گەیشتنی كۆمەكی میری لە رانیەو قەڵادزێوە بۆ هێزەكانیان لە حەوزی حاجی هۆمەران و چۆمان و باڵەك لە كاتێكدا ئەگەر هێرشی ئێران و پدك بۆ سەر هێزەكانیانی عێراق لەم ناوچەیە دەست پێ بكات. هاورێیانمان لە گەڵ پدك رێكەوتبوون كە هێزی هاوبەش بۆ پشت ئاشان و بۆڵێ بنێرن بۆ لێدانی ینك و گێڕانەوەی ناوچەكە…. منیش بە توندی بەرهەڵستیم كرد چونكە دەكەوینە ناو داوی ئێران …. ل 202 رێڕەوی تێكۆشان -بیرەوەرییەكانی كەریم ئەحمەد وەرگێڕانی جەلال دەباغ .”.
لە سەر هەمان بابەت مەسعود بارزانی دەڵێت: “بە مەبەستی كەمكردنەوەی گوشار لەسەر بەرەكانی ناوەڕاست و باشوور, ئێران بڕیاری دا بەرەیەكی نوێ لە میحوەری حاجی ئۆمەران بكاتەوە لە ژێر ناونیشانی ( وەلفەجری دوو), بۆ ئەم مەبەستەش پلانی گرتنی بەرزاییەكانی حاجی ئۆمەرانی داڕشت, بە پێی پلانەكە هێزەكەیان تا گەڵاڵە دادەبەزین بە مەبەستی كردنەوەی رێی قەسرێ بۆ ناودەشت.
سەرهەنگ شیرازی و موحسین رەزایی سەردانی خانێیان كرد, بە مەبەستی باس و گفتوگۆ لەسەر پلانەكەیان و داوای چاوپێكەوتنی منیان كرد. لەبەشێكی دیدارەكەدا داوای بەشداری پێشمەرگەیان لە هێرشەكەدا كرد, لە وەڵامدا بۆم روون كردنەوە كە پێشمەرگە ناتوانێت راستەوخۆ بەشداری لە هێرشەكەدا بكات, چونكە هێزی گەورە, ئیمكاناتی پێویست و ئەزموونی شەڕی سەربازیی گەورەمان نییە, شەڕی ئێمە شەڕی پارتیزانییە.
پێشم گوتن, ئێمە هێز دەنێرین بۆ ناوچەی ناودەشت و بەمەش ئێوە لە لایەكی بەرەی شەڕ دڵنیا دەبن و بۆ ئێمەش دەرگایەكی گەورە بەرەو ناوچەكانی رەواندز و قەڵادزێ دەكرێتەوە و ……, لە لای بەرەی رۆژئاواش, واتا لای سیدەكان, هێزمان هەیە و هەر هەڕەشەو مەترسییەك لەو دوو رێیەوە بۆتان بێت, پێشمەرگە بەریان پێ دەگرێت و رووبەروویان دەبێتەوە, چونكە دیار بوو مەترسیی ئەوەیان هەبوو لە دوو لاوە هێرشیان بكرێتە سەر, بۆیە بەم وەڵامەی من زۆر خۆشحاڵ بوون.
بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی بەرەی جود قسەمان كرد, لە مەكتەبی سیاسی پارتیش كۆبوونەوە كرا, هەموویان پێیان خۆش بوو هێزی جوود بچێتە ناوچەی ناودەشت. بڕیار بوو ئەگەر یەكێتیش رێی پێگرتن, لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە پێشمەرگەكانی حشع و حسك لە بەهاری 1983 كردبووی, تۆڵەی خۆیان لە یەكێتی بكەنەوە, كە دەیان پێشمەرگەی دیلی لێ شەهید كردبوون. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە كاك ئیدریس لە لایەن جودەوە سەرپەرشتی هێرشەكە بكات” بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد – بەرگی چوارەم 1975-1990 شۆڕشی گوڵان – ل 202, 203.
لێرەوە دەردەكەوێت ئەوەی كەریم ئەحمەد لە یاداشتەكانیدا نووسیبووی بارزانیش دواتر تەئكیدی دەكاتەوە, شەڕەكەی ناودەشت كە بە قەندیلی دوو بەناو بانگە دوو ئامانجی هەبووە, تۆڵە سەندنەوە لە ینك و پاراستنی ناوچەكانی فەجری دوو لە پەلاماری عیراقی لە خەتی رانییەوە, پێش ئوەی ئەنجام بدرێت گریمانەی ئەو ئەگەرە كراوە ببنە بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو.
هەروەها لە میانەی كۆمەڵێك چاوپێكەوتندا لە گەڵ چەند پێشمەرگەیەكی حشع ی بەشداربوو لە شەڕی قەندیلی دوو, هەموو ئاماژە بەوە دەدەن بێ ئەوەی ئاگادار بن, ناڕاستەوخۆ كراونەتە بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دووی حاجی ئۆمەران.
بەڵام سەید كاكە هاشا لەوە دەكات شەڕی قەندیلی دوو بەشێك بووبێت لە فەجری دووی حاجی ئۆمەران, لەم بارەیەوە بەڕێزی دەڵێت:” بەڵام لە راستیدا وا نەبوو لە پاش گرتنی حاجی ئۆمەران بە 15 رۆژ, لەسەركردایەتی خۆمانەوە (حسك) نامەیەكیان بۆ من هێنا لە نامەكەدا نووسرابوو هێزی جوود زۆری بەڕێكەوت بۆ قەندیل و بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاكانی خۆمان لە قڕناقاو پشت ئاشان -بیرەوەری پێشمەرگەیەك -سەید كاكە-چاپی چوارەم -2020- ل 345″.
وەلێ بەوتەی مەسعود بارزانی بێت قەندیلی دوو لە كات و شوێن لە گەڵ فەجری دوودا بووە, نەك تەنها لە قۆڵی ناودەشت قەسرێوە هاوكار بوونە, بگرە لە قۆڵی سیدەكانیشەوە, وە پارتی بە تەنها دوور لە پارتەكانی دیكە هەماهەنگی لە گەڵ سوپای پاسداران كردووە, بەمەش وتەكانی سەید كاكە رەت دەكاتەوە, بارزانی دەڵێت:” پێشم گوتن” مەبەست سەرهەنگ شیرازی و موحسین رەزایی”, ئێمە هێز دەنێرین بۆ ناوچەی ناودەشت و بەمەش ئێوە لە لایەكی بەرەی شەڕ دڵنیا دەبن و بۆ ئێمەش دەرگایەكی گەورە بەرەو ناوچەكانی رەواندز و قەڵادزێ دەكرێتەوە و ……, لە لای بەرەی رۆژئاواش, واتا لای سیدەكان, هێزمان هەیە و هەر هەڕەشەو مەترسییەك لەو دوو رێیەوە بۆتان بێت, پێشمەرگە بەریان پێ دەگرێت و رووبەروویان دەبێتەوە, چونكە دیار بوو مەترسیی ئەوەیان هەبوو لە دوو لاوە هێرشیان بكرێتە سەر, بۆیە بەم وەڵامەی من زۆر خۆشحاڵ بوون. هەروەها پێم گوتن كە بۆ ناوچەی ناودەشت لە رووی لۆجستیكەوە زۆر دوورەو كاتێكی باشی پێویستە تا رێی قەسرێ دەكرێتەوە, بۆیە ئەگەر ئێوە لە رووی گواستنەوەی بریندارو گەیاندنی پێویستییەكان بە هێلیكۆپتەر یارمەتیمان نەدەن, بە مانای ئەوەیە لەو بەرەیە تووشی كارەسات دەبین.
بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی بەرەی جود قسەمان كرد, لە مەكتەبی سیاسی پارتیش كۆبوونەوە كرا, هەموویان پێیان خۆش بوو هێزی جوود بچێتە ناوچەی ناودەشت. بڕیار بوو ئەگەر یەكێتیش رێی پێگرتن, لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە پێشمەرگەكانی حشع و حسك لە بەهاری 1983 كردبووی, تۆڵەی خۆیان لە یەكێتی بكەنەوە, كە دەیان پێشمەرگەی دیلی لێ شەهید كردبوون. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە كاك ئیدریس لە لایەن جودەوە سەرپەرشتی هێرشەكە بكات. ل 202, 203″.
لای خۆیەوە هاوڕێ عارف رانیەیی بەرپرسی رێكخستنی حیزبی شیوعی عێراقی-حشع لە ناوچەی ڕانیەو مەرگەو بتوێن و بەشداربووی قەندیلی دوو كە لەو كاتە جیهازی بێ سیمی پەیوەندی پێبووەو ئاگادری ڕوداوەكانە بووە دەڵێت: باشترە بگەڕێمەوە بۆ سیاسەتی سەرەكی حزب كە لە كۆنگرەی چوار لە شاخ بەستراو خۆشم ئەندامی كۆنگرە بووم، سیاسەتی حزب دژی شەڕ بوو داوای وەستانی دەكردو كۆتایی هێنانیش بە رژێمی فاشستی عێراق دروشمی بوو. بۆیە حزب لە هیچ جێگەیەك لەگەڵ ئێران بەشداری شەڕی نەكردووە. بۆ شەڕی پشتاشانی دوو من لەگەڵ بووم و ئاگاداری ڕوداوەكان بووم. پارتی ٥بۆ٦ پاسداری لەگەڵدا بوو جلی كوردییان لەبەركردبوون كاتێك شیوعییەكان زانیان پاسدارن ملازم خدر هەڕەشەی لە حەسۆ میرخان و حاجی حاجی كرد كە ئەگەر نەیانگێڕنەوە ئێمە هێزەكەمان دەگێڕینەوەو پاشەكشێ دەكەین، دوای ئەو هەڕەشەیە پاسدارەكانیان گەڕاندنەوە لەوێ نەیانهێشتن! قەندیلی دوو بەشێك نەبوو لە فەجری دوو بەڵكو بۆ تۆڵە كردنەوەی قەتڵ و عامی پشتاشانی یەك بوو, بەڵام لەدوای گرتنی بەرزاییەكانی بەینی ئیندزێ و قڕناقاو پشتاشان بۆڵێ و كوشتنی حەسۆ ژاژۆكی و چل كەسی دی لەگەڵیدا لەدوای شەڕێكی قورس و شەهید بونی چەندان هاوڕێی ترو هەڵاتنی پارتی ئێمەش بەشەڕ پاشەكشەمان كردو شكاین و ئاودیوی ئێران بوینەوە.
ئێمە ئاگادار نەبوین و لەڕادیۆ گوێمان لێ بوو، ئەو شەڕەگ فەجری دوو” كاك ئیدریس بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەرپەرشتی دەكراو كەسی ئێمە نە لە لیژنەی سەرپەرشتیاری شەڕەكە بوەو نە بڕواشمان بەشەڕی عێراق ئیران بووە تا بەشدار بین.
پارتی ئیمەی نەبردبوو بۆ شەڕەكە, بەڵكە ڕێككەوتنێك بوو لە نێوان پارتی و شیوعی و حسك بۆ ئەو ناوچانەی پێشتر هێزی ئیمەو حسكی لیبو كەمێكیش پارتی, بۆ تۆڵە كردنەوەو هێڕش بەرەو ناوچەكانی تری وەرتێ و شوێنەكانی تر, بەڵام كێشەكە ئەوەبوو پارتی بەسەر كردایەتی ئیدریس بارزانی نەخشەی گرتنی حاجی ئۆمەرانی لە گەڵ ئیرانییەكان دانابوو هاتنی ئیمە بۆ پشتاشان و ئیندزی و بۆڵێ و قەڵاتوكان یەك تەوقیت بوو هەر ئەوەش وای كرد بڵێن یەك نەخشە بووە لە گەڵ ئەوەی حاجی ئۆمەران.
قەندیلی دو هیچ پەیوەندییەكی بە فەجری دوەوە نەبوو كە ئیدریس بارزانی لە گەڵ ئێرانییەكان نەخشەی گرتنی حاجی ئۆمەرانیان دانا بوو، نە ئیمە نە حسك هیچ ئاگادارییەكمان نەبوو! بۆ پشتئاشانی دوو لە شیوعی ملازم خدر لە پارتی حەسۆ میرخانی بادینان لە حسك حاجی حاجی برایم سەركردایەتی پشتاشانی دووەمیان دەكرد”.
بە پێچەوانەی وتەكانی كاك عارف ڕانیەیی, بارزانی راشكاوانە باسی ئەوە دەكات, دڵنەواییمان دایە ئێرانییەكان لە قۆڵی دەشتێوو سیدەكان دەیان پارێزین, كەواتە لە دەرەوەی ئەوان سەفقەكە كراوە, لە ئەسڵدا قەندیلی دوو وەك ساغكردنەوە بەشێك بووە لە فەجری دوو, یان لكێكی فەجری دوو بووە.
بەڵام پێشمەرگەیەكی دیكەی حشع بە ناوی رزگار عەبدولا ئیبراهیم نازناوی دكتۆر ڕەنجبەری لە پێشمەرگایەتی هەڵگرتبوو, بەشداری قەندیلی دووی نەكردووەو شەڕەكەی رەتكردۆتەوە, گوایە زۆر پێشمەرگەی دیكەی كورد و عەرەبی حشع باوەڕیان بە تۆڵەكردنەوە وەك دیاردەی عەقڵی عەشایەری نەبووەو بەشدار نەبوونە, هەرچەندە ئەوەی لە پشت ئاشان كراوە تاوانی مەزن بووە تا ئاستی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
ناوبراو لە كاتی فەجری دوو لە ناوچەی رۆستێ بووەو پێی وایە قەندیلی دوو بەشێك بوو لە هێڕشی حاجی ئۆمەران و دەوری مانگێكیش دوا خراوە بە هۆكاری نا دیار و چەك تەقەمەنیش بۆ شەڕەكە ئێڕان دابینی كردووە بۆیان.
دكتۆر رەنجبەر پێی وایە هەموو لقی دووی پارتی بەشدار بووە لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو چونكە شارەزای ناوچەكە بوون لەگەل هێزێكی سەر بە ئیدریس بارزانی ڕەنگە ٣٠٠ پێشمەڕگە بووبن.
بەشداری پارتی زیاتر چاو ساغی بوو، بەلام لە چەند ئامانجێكی بچوكیشان دا، وەك كەمینەكەی زەروان و حسن بەگ كە چەند سەیارەیەك كرانە ئامانج, ئەم دوو كەمینە لە چوارچێوەی شەڕی حاجی ئۆمەران بووە. ناوبراو دەڵێت لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكە پاسدارم بینیوە لەگەل عەوللا رەشی روستایی و نایفی فارس باوە كە حسیك بووە و ئەفسەری رەسەدی ئێرانیشم بینی لە بەردە بووك لەگەل ملازم بابكر.
دكتۆر رەنجبەر پێی وایە حسیك راستەوخۆ بەشداری شەڕی حاجی ئۆمەرانی كردووە, جگە لە بەشداری قەندیلی دوو, ئەركی حسیك تەقاندنەوەی پردی بەرسینی بووە, بەلام ئەحمەدی فەقێ رەش رێگر بووە لە بەجێ گەیاندنی ئەركەكەیان و شكستی پێ هێناوە, دوای ئەو محاوەلەیە رۆژی دواتر هەموو دۆلی ڕوست كەوتە بەر بەردومانی چڕی عیراق.
سەركردایەتی هێڕشی پشت ئاشانی دوو, ئیدریس باڕزانی و ملازم بابكڕ لە پاڕتی، ابوعاید و ابو حكم لە شیوعی؛ سید كاكە و حاجی حاجی برایم لە سۆسیالیست بوون ، سید كاكە رەنگە ئەو كاتە لەوێ بووبێ ، بەڵام خۆ ناوچەی قەندیلی دوو و حاجی ئۆمەران هەندە لێك دوور نینە چونكە بنكەی سەركردایەتی شەڕەكان لە گوندی سێلوێی نزیك خانە بوو ، پارتی و سۆسیالیست چەكێكی زۆڕیان جنگ كەوت و فرۆشت، رەنگە كاكەمین نەجار زیاتڕ شارەزایی هەبی چونكە ئەوە كاری بژێوی بوو.
دكتۆر رەنجبەر دەڵێت لە ئەنجامی پەلامارەكەی فەجری دوو خەلكی ناوچە كەوتنە ژێڕ بۆردومان وە گوندەكانی” گویزان، داروسەلام، شێركاوە، گویزلەنگە، دێگێ، چۆمبالووك، چۆمانی سمایلە ئاغای، بێشێ، پیر وسوان” راگوێزان چۆلكران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێكانی ئامێدی ، هەموو دۆلێ چۆمانیش بە هەر هەموو گوندەكانی راگوێزران.
دكتۆر رەنجبەر پێ وایە حیزبی شیوعی جگە لە بەشداریكردنی لە قەندیلی دوو، كە ناڕاستوخۆ بەشێك بوو لە فەجری دوو هاوكات چاوو پۆشی لە هێنانی پاسدار كرد و دژیایەتی نەكرد، چەك و تەقەمەنی بۆ دابین كرا لەوانە تۆپی ب ١٠، بریندارەكانی لە ڕەزاییە وەك بەشدار بووی شەر چارەسەر كران كانەبی گەورە وەك نموونە، بنكەیەكی لە زێوە كرایەوە، بارەگای سەركردایەتی كیلۆمترێك دوور نە بوو لە سوپا و ئەرتەش لە لۆلان، هەموو ئەندامانی گۆنگرەی چوار لە ئێرانەوە هاتن، هەموو ئازووقەو پێداویستی لە شنۆوە بۆ دابین دەكرا….. .
نارشەزایەتی دژی هێنانی پاسدار هەبوو لەناو سۆسیالیست و شیوعی ،،، نا راستەوخۆ لەناو پارتیش هەبوو ،، لقی یەكی بادینان كەمتر بەشدار بوون.
دكتۆر رەنجبەر دەڵێت: دوای ئۆپەراسیۆنەكە لە ڕوست كەوتینە بەر هێڕشی جاش رۆژانە, وە دابین كردنی ئەرزاقیش سەخت بوو، ئەو گوندانەش نەمان كە سەرچاوەی ژیانمان بوون، بۆیە گواستمانەوە بۆ گۆندی گۆربەنانی دەڤەری سیدەكان نزیك گوندی لێلكان، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شوێن گرەوەمان بوون لە دۆلی روستێ.
دكتۆر رەنجبەر پێی وایە عزەت بەگ مەسعود بارزانی ئاگادار كردبووەوە لە كارەساتی پەلاماری هاوبەش, پێی وایە لەوەی كە حشودی ئێرانی هەبووە لە بەری ئێڕان، دەڵێت لە مشیر گوانیم بیست كە سەرپەرشتیاری هێزەكەی پارتی بوو, كە عزت بەگ چاوی بە مەسعود كەووتوە و جانتایەكیشی تەسلیم كردووە، ئەو زۆر كەیف خۆش بوو وای دەزانی پێك هاتوون.
هەرچەندە وەك خوێندمانەوە مەسعود بارزانی گرنتی دابووە ئێرانیەكان لە دوو بەرەی قەسرێ و سیدەكان ئێرانییەكان لە پەلاماری سوپای عێراق بپارێزێت گوایە هێزیان لەو ناوچانە هەبووە, وەلێ دكتۆر رەنجدەر قەوارەی هێزەكەی پارتی لەبەری سیدەكان ئاوا دەستنیشان دەكات”پارتی كەوی بوارێ بوون، لەگەل رەشبوونەوە بەفر پەیدا دەبوون لەگەل پایز بزر دەبوون ، لە دولێ ڕوست سێ هیز هەبوون، ئێمە”شیوعی” و هەرێمی نۆی سوسیالیست، كەرتی گەلالەی تیپی سورانی یەكیەتی، لە دەڤەری سیدەكان دوو مەفرەزەی پارتی لێ بوو حاجی فایق كە هەر دە پێشمەرگەیەك دەبوون و ئەحمەد مامند كە ئەوانیش دەوری ١٥ پێشمەرگە بوون، لەدەشتی بەرازگر لە گوندی حەیات لە سنوری مێرگەسۆر قوەتێكی پارتی لێبوو بەناوی قوەتی بارزان، ئیمەش بیست كەسێكمان لە گەلی گۆستە هەبوو، پەكەكە بارەگایەكیان هەبوو لە گوندی مالە مەلایان لە نزیك لۆلان و ٢٥ گەریلاش میوانی ئێمە بوون لە روست بە دایمی، قوەتەكەی پارتی لە هاوین زیادی دەكرد”.
بە پێی دیاریكردنەكەی دكتۆر رەنجدەر بێت هێزەكەی پارتی لە ئاستی بەرەو رووبونەوەی هێرشی سوپای عێراقی نەبووە ئەگەر هێرشی بكردبایا.

حسیك وەك بەشێك لە پەلاماری حاجی ئۆمەران

هێزەكەی حیزبی سۆسیالستی یەكگرتووی كوردستان لە ناوچەی رۆستێ لەكاتی ئۆپەراسیۆنی فەجری دوودا ئەركدار كرابوون بە تەقاندنەوەی پردی بەرسێنی, بۆ ئەم مەبەستە گروپێك پاسداریان لە گەڵدا بووە, وێڕای ئەوانەی لە گەڵ نایفی فارس باوە بوون. بۆ ئەوەی خەڵك نەزانێت ئەمانە پاسدار بوونە خاڵە سەید كاكە بە پێشمەرگەكانی وتووە بە خەڵك بڵێن ئەمانە پێشمەرگەی هەورامانین, كوردیەكەیان باش نییە, نازانم خارە سەید ئەم یاداوەرییە خۆشەی لە یاداوەرییەكانی بۆ یاداشت نەكردووە.
دوو رۆژ حسیك هەوڵیان داوە پردەكەی بەرسێنی بە تی ئێن تی بتەقێننەوە, وەلێ نەیانتوانیوە, چونكە ڕەبایە لەسەر پردەكە هەبووە, تەقە كراو بی كەی سییش لە پاسدارەكان شاردرایەوە, پردیش نەتەقینرایەوە, ئەو چەكانەی دیكە كە لە ئێران وەرگیرابووون وەك بەخشیشی بەشداری لە فەجری دوو دواتر هەموو لێیان سەنرایەوە, خارە سەید لەمە توڕە بووە.
هاوڕێ بەڵێن و شەهید سەلاح ” سەلاحەدین محەمەد سمایل ناسراو بە مامۆستا سەلاح , ساڵی 1957 لە گوندی ئیلنجاخی گەورەی ناوچەی تەق تەق لە دایك بووە, لە رێكەوتی 22-8-1983 لە شەڕ لە گەڵ ینك لە گوندی ئیندزێی بناری قەندیل شەهید كراوە, یەكەم سكرتێری خوێندكاران و لاوانی سۆسیالست بووە” دەگەنە پێشمەرگەكان كە ئەركداری تەقاندنەوەی پردەكە بوونە پێیان دەڵێن پردەكە نەتەقێننەوە, نەكەن خراپە, پێشتریش باسی رۆڵی نەیاری ئەحمەد فەقێ رەشمان كرد لە نەیار بوونی لە تەقاندنەوەی هەمان پرد.
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت حیزبی سۆسیالستیش لەناو پڕۆژەی شەڕی حاجی ئۆمەراندا بووە, وەك لە گرتنی شاری هەڵەبجە, بەڵام هەموو كات شكست هەتیووە بردنەوەش بابی زۆرە, بۆیە شەڕ نییە لەسەر بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران بەهۆی جینۆسایدكردنی بارزانییە خۆشەویستەكانمانەوە, وە وێران بوونی پانتاییەكی جوگرافی بەرفراوانی ناوچەكە, وەلێ وەك شەریكە بەشی شكست پێویستە دیاریبكرێت حسیك بەشێك بووە راستەوخۆ لە ئۆپەراسیۆنەكە.

عەلی مەحموود محەمەد




خۆپیشاندان لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن!… زانا ڕزاق

سەرەتا خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایەی هەموو مرۆڤەکانی کۆمەڵگایە ئەوەش ئەو کاتە دەکرێ کە داوای مافی خۆیان دەکەن یان لە شتێک نیگەرانین یان بۆ هەر شتێکی تر کە بۆی خۆپیشاندان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی.

بەلای منەوە دوو جۆر خۆپیشاندان هەیە :
یەکێکیان خۆپیشاندانە سیاسیەکان دەکەن .

دووەمیش ئەو خۆپیشاندانەیە خەڵک دەکەن .

من لەگەڵ جۆری دووەمم چونکە ئەو جۆرە باشترە لەوەی یەکەم دواتر مەبەستی پشت دووەم ڕوونترە لەوەی یەکەم، بەشێوەکیش دەبێ پێشوەختە دەزانی کە لایەنی مافپێدەر گوێ لە داواکارییەکان دەگرێت.

بەپێچەوانەی خۆپیشاندانی یەکەم چونکە پشتەوەی سیاسیە ئەوە سەدا سەد نازانی چی بەسەر دێت کۆمەڵگاو شوێنەکانیش چی لێدێت
کاتێکیش خۆپیشاندان بۆ ئەو دوو جۆرە دەکرێت هەر دوو جۆری بەهەموویانەوە بەپێی ئاستی پلەیان لەهەموو شتێکی بەرپرس دەبن .

لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆرێک بوارەکان تەقڵیدن بۆیە دەبێ ئەوە چاک بکرێت ،یانی ناکرێت تۆ خانەنشینی قبوڵ بکەی دژی خانەنیشنی بیت ئەوجا خۆت بکەیتە پێشڕەوی خۆپیشاندان ،خزم خزمێنە هەبێ دژی خزمێنەبی ،ڕەخنە بگری دژی ئەوانەش بیت ڕەخنەت لێبگرن پێشوەختە تۆمەت ببەخشیەوە دژی تۆمەت بەخشینەوە بیت بۆ هەموو شتەکانی تریش هەرئاوایە.

یان بەشێوەی تر کاتێک ڕەخنە لەشتێک دەگرێ لەخۆیدا نەبێ لەهەمان کاتدا چیت پێباشە دەبێ لەخۆتدا هەبێ خۆت ئاوابیت، جا ئەو کاتیش ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتیش میدیا و ئامرازی تری گەیاندنیان هەیە ئێوە لەجیاتی پێشڕەوی خۆپیشاندان بکەن ئەوە لێبگەڕێن بۆ خەڵک با ئەوان بیکەن ،ئێوەش بە میدیا و ئامرازی تر مڵمڵانێ بکەن ببنە هۆیەک بۆ باس کردن و گەیاندنی داواکارییەکانیان نیگەرانیەکانیان ،ئەمەش کێ زیاتر داواکارییەکانی بایەخ پێبدات هەولی چارەسەری بدات، ئەوا ئەو لە هەڵبژاردنەکان بەرەو پێشتر دەڕوات چونکە خەڵک خۆی ئەوە دەبینێت بەدەم داواکارییەکانیش دەزانێت ،بەڵام خۆپیشاندانی سیاسی هەردووک بەرە باس ناکەن گرنگی پێنادەن، چونکە هی سیاسیە لەبەرژەوەندی ئەوانە بەس هی خەڵک هەمووی باس دەکەن ئێوەی میدیاکان بەهەموو ڕەنگەکانەوە لەوە مڵمڵانێ بکەن .

یان بەشێوەی تر دەبێ ئۆپۆزسیۆن هەموو شتێکی جیاوازتر بێ ئەوجا دەبێتە ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە و ڕاستی ئەوجاش خەڵک ووردە ووردە تۆی قبوڵ دەبێ .
7 8 2022




لە دژی فایلی “موساد”دروستکردنەکانی کۆماری ئیسلامی… وەرگێڕان و ئامادەکردنی: کاوە عومەر

لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی جەدید ئامادەکراوە

کەیوان جاوید: ماوەیەک پێش ئێستا چوار کەس لە هێزی پێشمەرگەی حیزبی کۆمەلە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران و دەستبەجێ کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەوان لە لایەن موسادەوە ئەرکێکی پێ سپێردراوە و ئەوانە بەکرێگیراوی ئیسرائیلن کە دەیانویست ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسەر خاکی ئێران ئەنجام بدەن، و ئەم حزبە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیسرائیل. تەواوی چیرۆکەکە چییە و ئەمە چۆن لێکئەدەنەوە ؟

حەمید تەقوایی: ئەمە ڕووداوێکە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە چڵپاو و دۆسیەی داتاشین دژ بە نەیارانی. دژی هەموو نەیاران، چ هێزەکانی چالاک لە کوردستان یان لە سەرانسەری ئێران یان خەڵکی ئاسایی. کاتێک کۆماری ئیسلامی مامۆستایان دەگرێ یان خانەنشین و کرێکاران دەگرێ، چالاکانی دژە حیجاب و تەنانەت خەڵکی ئاساییش لە خۆپێشاندانەکانی سەر شەقامەکان دەگرێ، بە جۆرێک دۆسیەکەیان دەبەستێتەوە بە “دوژمنێکی بیانی” و ئیدیعای پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ دەکات. و شتی لەو جۆرە لەسەر. هەمان هەڵبەستراو لەسەر هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان بەکاردەهێنێت. ئەوەندەی لەبیرم بێت، ئەمە یەکەمجارە حکومەت لە کوردستان چالاکییەکانی پێشمەرگە یان هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنێتەوە. ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی سەرکوتکردنی حکومەت و بە بڕوای من بنەمای ئەم جۆرە پڕوپاگەندە و ئیدیعایە لە بێهیوایی و بێدەسەڵاتی حکومەتەوە سەرچاوە دەگرێت. چونکە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی وەها توڕەیی و ڕق و ناڕەزایی تەواوی کۆمەڵگا بووەتەوە کە تاکە ڕێگە کە لانیکەم دەتوانێت پاساو بۆ ئیمامی جوماحە و جەماعەتەکانی بداتەوە و لە پێشەنگدا بیانهێڵێتەوە، بەستنەوەی نەیاران و خۆپیشاندەرانە بە پیلانەکانی ” دوژمنان”. ئێستاش سەبارەت بە هێزە سیاسییەکانی کوردستان هەمان کار دەکات.

کەیوان جاوید: کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئاگادارییەکی دەرکردووە و ئیدانەی کۆماری ئیسلامی کردووە، بەڵام کەس و لایەن و ڕێکخراوەکانیش هەن کە پێیان وایە سیاسەتی نابەرپرسانەی حیزبی کۆمەڵەی سەر بە عەبدولاموهتەدی بووەتە هۆی کوشتن و بەکوشتدانی ئەم گەنجانە. چۆن ئەم سیاسەتانە ڕوون دەکەیتەوە؟

حەمید تەقوایی: بە بڕوای من دەبێ کۆماری ئیسلامی بێ کۆت ومەرج بێ زمان گیراوی مەحکووم بکرێت. دەبینن كۆماری ئیسلامی ئەوانی نەگرتووە، لەبەر ئەوەی کە رێكخراوەكەیان سیاسەتی نابەرپرسانەی هەیە، یان سەركێشی دەكەن، یان باندی رەش و مەزهەبی قەومی و هتد. وەک هێزی ئۆپۆزسیۆنی خۆی دەستگیریان دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەموو کۆمەڵگا چاترسێن بکات و لەم حاڵەتە تایبەتەدا بە تایبەتی خەڵکی کوردستان. سیاسەتەکانی ئەو ڕێکخراوەی کە لە لایەن حکوومەتەوە هێرشی کراوەتە سەر چەند بەرپرسانە یان نابەرپرسانەن، تا چەند دەکرێ ڕەخنەیان لێ بگیرێت و ئێمە چەندە قبووڵ یان دەکەین یان نا، دەبێ دەستدرێژیی کۆماری ئیسلامی بێ مەرج مەحکووم بکرێت.
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی کوردستانی حیزب لەسەر بنەمای ئەم سیاسەتە نووسراوە.
هەروەها حەز دەکەم ئاماژە بەم خاڵە بکەم، تەنانەت لەسەر ناوی ئەم ڕێکخراوە، هەندێک کەس موناقەشە دەکەن کە بۆچی وتت حیزبی کومەڵەی کوردستانی ئێران؟ باندێکی ڕەشە، دەستەوتاقمن، ڕێکخراوی زەحمەتکێشانە و هتد. وەڵامی ئێمە سادەیە. ڕێکخراوێک بە واژۆی “حیزبی کومەلەی کوردستانی ئێران” ڕایدەگەیەنێت، چوار لە پێشمەرگەکانیان دەستبەسەر کراون. هەر هێزێکی سیاسی بەرپرسیار و جدی پێویستە لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی ئەم گرتنانە هەمان ناو بەکاربهێنێت.
زۆر هێزی تریش بە خۆیان بە کۆمۆنیست ناودەبەن، ڕەنگە ئێمە هەزار ڕەخنەمان هەبێت و قبوڵی نەکەین کە ڕێکخراوێکی دیاریکراو کۆمۆنیست بێت، تەنانەت حیزبێک کە خۆی بە دێموکرات ناودەبات، ڕەنگە قبووڵی نەکەین کە دیموکراتە. بەڵام ئەمە نابێت وامان لێبکات ناوی ئەو ڕێکخراوانە لەبەردەم حکومەتدا نەهێنین. بە تایبەت کاتێک ڕێکخراوێک لەلایەن حکومەتەوە هێرشی دەکرێتە سەر، پێویستە بە ناوی خۆیەوە ئاماژەی پێبکرێت. هەر ڕەخنەیەکمان لە سەر ئەم حیزبە هەبێت و ناوەکەی قبوڵ بکەین یان نا، ئەم ڕێکخراوە بەم ناوەوە کار دەکات و کۆماری ئیسلامی بەم ناوە دەستبەسەری کردوون. ناتوانی هیچی تر بڵێیت چونکە ڕەخنەت هەیە. بۆ نموونە ناکرێ بڵێین کۆماری ئیسلامی ئەندامانی مەزهەبی نەتەوەیی یان ناسیۆنالیستی و باندێکی ڕەشی دەستبەسەر کردووە! مەبەستتان هەرچییەک بێت، ئەمە بەرگریکردن نییە لە دەستگیرکراوەکان، جۆرێکە لە پاساودانان و بەرگریکردنە لە دەستگیرکردنیان! ئەمەش جۆرێکە لە دانانی بەرپرسیارێتی دەستگیرکردنەکان و دەرئەنجامەکانیان، لانی کەم بەشێکی، لەسەر شانی ڕێکخراوەکە و کەسە دەستگیرکراوەکان. دەمێنێتەوە لە ناوەراستی شەڕێكدا لە پلەی سێهەمدا بوەستین و هەم لە كۆماری ئیسلامی و هەم لە هێزە نەیارەكانی ڕێژیم تەقە بكەین! ڕوونە کە ئەم هەڵوێستە مامناوەندە بە قازانجی کۆماری ئیسلامیدا کۆتایی دێت.

کەیوان جاوید: چۆن ئیسرائیل قاچی کەوتوەتە ناو ئەم ڕوداوە؟ دوژمنی گەورەی ئەمریکا بوو، ئێستا کە ئیسرائیل پێیەکانی کێشکراوە بۆ ناو ئەم ڕوداوە، دۆخەکە چۆنە؟ ئامانجی کۆماری ئیسلامی چییە؟

حەمید تەقوایی: بەهای بەکارهێنانی ئەم جۆرە تەبلیغاتە بۆ ڕژیم لە دوو لایەنەوەیە. یەکێکیان بەکارهێنانێکی ستراتیژی و ناسنامەیە و ئەوی دیکەیان بەکارهێنانی پراکتیکی و تاکتیکییە لە هەلومەرجە تایبەتەکانی ئەمڕۆدا.
به‌کارهێنانی گشتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی خۆی وه‌ک حکومه‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی “قودس” و دژ به‌ ڕژێمی زایۆنیستی ئیسرائیل ده‌خاته‌ ڕوو و به‌م ناونیشانه‌ ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کۆنەپەرستی ئیسلامی سیاسیە له‌ ناوچه‌که‌یه‌. بەم مانایە بەستنەوەی ئۆپۆزسیۆن بە ئیسرائیل کارتێکی بەهێزە بۆ ئەوەی حکومەت ریزەکانی خۆی و جەماعەتی حکومەت و ئیمام و هتد پیلانگێڕییەکانی موساد و ئیسرائیل کۆبکاتەوە. بەستنەوەی خۆپیشاندەران بە دوژمنی دەرەکی فێڵێکی “کلاسیک”ی هەموو حکومەتە دیکتاتۆر و سەرکوتکەرەکانە و کۆماری ئیسلامیش لەوە بێبەری نییە.
خاڵی دووەم ئەوەیە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار شاهیدی ئەوە بووین کە بەرپرسانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران لەلایەن دزەکارانی ئیسرائیلەوە تیرۆر کراون. بەم مانایە کۆماری ئیسلامی فەزیحە لە دوای فەزیحەی هەبووە. دەردەكەوێت كە هێزەكانی ئیسرائیل یان رێكخراوی موساد دزەیان كردۆتە ناو ناوەندە ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامی و زانیاری دروستیان هەیە و ئۆپەراسیۆنی سەركەوتوو بەڕێوەدەبەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش حکومەت دەیەوێت بانگەشەی ئەوە بکات کە دەبینن منیش پیلانەکانی ئیسرائیل دەدۆزمەوە، منیش پیلانەکانیان پوچەڵ دەکەمنەوە و بەم شێوەیەش دەیەوێت فەزیحە یەک لە دوای یەکەکانی بە جۆرێک چارەسەر بکات. پەنا بردنە بەر ئەم جۆرە کەیس هێنانە دژ بە هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستان، نیشانەی ئەوەیە کە پڕوپاگەندەی کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە بنی گۆزە. کوردستان خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە لە خەباتی چەکداری و ناڕەزایەتی جەماوەری و کۆمەڵایەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی و ڕق و توڕەیی خەڵک لە کوردستان لە دژی ڕێژیم لە سەرەتای ئەم حکوومەتەوە بەربڵاو و فراوان بووە. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵگای کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئێران زیاتر حیزبی و ڕێکخراوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەلومەرجانەی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەو بانگەشەی کە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان سەر بە موساد و ئیسرائیل بوون، بێماناتر و کونترە لەوەی کە تەنانەت هێزەکانی لایەنگری حکوومەتیش قەناعەت پێبکات. ڕێژیم پێی وایە بەرەیەکی نوێی تەبلیغی دژ بە خەڵک و ڕێکخراوە ناڕازیەکان دەکاتەوە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی قوڕاو بەسەر حیزب و بزووتنەوە ناڕازیەکانی کوردستاندا، بەڵام ئەمە تف بۆ ئاسمان فڕێدانە. ئەم هەوڵە وەک وتم هەوڵێکە لە بێ ئومێدی حکومەتەوە.

کەیوان جاوید: سیاسەتەکانی ئەو ڕێکخراوەی کە دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە ڕەخنەی توندی لێدەگیرا و دەگیرێن، بەڵام بێ مەرج پشتیوانی لەو کەسە دەستگیرکراوانە دەکات. هیچ ڕەخنەیەکتان نییە لەسەر سیاسەتەکانی حیزبی کۆمەڵە؟ وە نەدەبوو ئەمە بخەیتە ناو بەرگریکردن لە دەستگیرکراوەکان؟

حەمید تەقوایی: بەبڕوای من نەئەبوایە بمان خستایەتەوەبەرچاو. ڕەخنەی ئێمە لە ڕێکخراو و بزووتنەوەی عەبدوڵڵا موهتەدی چەندین جار ڕاگەیەندراوە و لە شوێنی خۆیەتی، بەڵام ئێمە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی حکوومەت لە ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو دەستبەسەرکردنانەدا ئەم ڕەخنانە ناخەینەوەبەرچاو و نابێت بیخەین.
بەگشتی لەکاتی ڕوبەڕوبونەوە لە بابەتێکی دیاریکراودا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزێکی سیاسیدا جێگای ڕەخنەگرتن لەو هێزە سیاسیە هیچ سوودێکی نییە. هەر وشەیەک شوێنی خۆی هەیە و هەر خاڵێک شوێنی خۆی هەیە. لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی دۆسیەیەکی ئەمنی-موساد لە دژی ئەو چوار پێشمەرگەیەی کە دەستبەسەری دەکات، کە هەموومان دەزانین بنەمای دانانی دادگاییکردن و ئەگەری دادگاییکردنی تەلەفزیۆنی و تەوبەکردن و دانپێدانان و دەرکردنی سزای لە سێدارەدان و هتد، هەر هێزێکی سیاسی بەرپرسیارە لەوەی کە ڕاشکاوانە لە دژی ئەم هەوڵانەی حکومەت بوەستێت و هەوڵی پوچەڵکرنەوەی بدات. لەم دۆخەدا ڕەخنەگرتن لە هێزی هێرشبەر هەڵەیەکی گەورەیە هەم لە ڕوانگەی سیاسی و هەم لە ڕوانگەی مرۆییەوە، کە خزمەت بە پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتەکانی حکومەت دەکات. لەم دۆخەدا هەر ڕەخنەیەک بگرن، هەر نیازێکتان هەبێت، لە ڕاستیدا ئێوە بۆ بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی کار دەکەن و کۆماری ئیسلامیش ئەم دۆخەدا دەقۆزێتەوە. لە ئێستادا کردوویەتی کەسانێک هەن کە دەستیان کردووە بە ڕەخنەگرتن و ئاشکراکردنی ڕێکخراوی باندی ڕەشی موهتەدی و هێرشکردنە سەر ئەم ڕێکخراوە. هەندێك لە ئەستۆی ئەو دەستبەسەركردنانەدا هاوبەشن و دەڵێن هەم كۆماری ئیسلامی و هەم باندی موهتەدی مەحكووم كراون. ڕوونە کە کۆماری ئیسلامی باز دەداتە سەر ئەم ئەسپە و دەڵێت سەیرکە خۆیان دەڵێن کاری ئەم دەستبەسەرکراوانە هەڵە بووە، سەرگەردان و نابەرپرس بوون، ئەندامی ڕێکخراوێکی نابەرپرس و نابەرپرس بوون لە باندێکی ڕەشپێست و هتد، و بۆیە مافی دەستگیرکردنیان و لێپێچینەوەمان هەیە. سایتی ئاکام نیوز ئێستاش هەمان کار دەکات.
ڕوونە کە نابێ لە ڕەخنەگرتن لە بۆچوونە ڕاستڕەوەکان و سیاسەتی ناسیۆنالیستی و ئێتنۆسەنتریزمی حیزبی کۆمەڵە و لە ڕەخنەگرتن لە ڕێگا و سەرکێشییە نابەرپرسانەی ئەم ڕێکخراوە یان هەر حیزب و ڕێکخراوێکی دیکەی ئۆپۆزسیۆن، یەک زەڕە کەم بکەینەوە و ئێمەش هەمیشە ڕەخنەمان گرتووە بەبێ داشکاندن. ئێمە کەیسێکی ڕوونمان هەیە لە ڕەخنەگرتن لە بزووتنەوە ڕاستەکان، ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی لە کوردستان وەک بزووتنەوەی ئۆجەلان و ئاپۆیزم و هتد، لە ڕەخنەگرتن لە پاشایەتییەکان، لە ڕەخنەگرتن لە ناسیۆنالیزمی فارس و ستراتیژ و سیاسەتەکانیان و لە هەمان کاتدا چالاکانە بەرگری لە هەموو ئەوانە دەکەین دەستگیر دەکرێن و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، سەر بە هەر ڕێکخراوێک بن، ئێمە تۆمارێکی بەرهەمدار و شانازیمان هەیە. ئەگەر کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر هەریەکێک لەو هێزانە، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە دژی حکوومەت دەوەستینەوە. من پێم وایە ئەمە سیاسەت و ڕەفتارێکی بەرپرسیارانە، ئەمە ڕێگەیەکی ڕادیکاڵە و ئەگەر نا، ئێوە نەک هەر کۆماری ئیسلامیتان لە ژێر تیغی هێرش هێناوەتە دەرەوە، بەڵکو ئێوە بوونەتە بنەمای سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی جا بتەوێت یان نا.

کەیوان جاوید: کەمپینێک کە مینا ئەحمەدی ڕای گەیاندووە، بۆ بەرگریکردنە لە کاک جەمشید شارمەهد کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بەبەکرێگیراوی موساد و هتد دادەنرێت و مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە. مینا ئەحەدی بێ مەرج داکۆکی لە ئازادیی ئەم کەسە دەکات کە پاشایەتیە. بۆیە ئەم سیاسەتەی حیزب تەنیا تایبەت نییە بەم حاڵەتە تایبەتەی گرتنی ئەم پێشمەرگانەوە. ئایا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بەم سیاسەتەی کەی هەر چالاکێکی سیاسی کە لە شاهانە و لە بزووتنەوەی موهتەدی و لە ڕاست و چەپەوە بەبێ کۆت ومەرج بەرگری دەکات، پرنسیپە حیزبیەکانی خۆی پێشێل ناکات؟
حەمید تەقوەیی: با پێتان بڵێم پرەنسیپی حیزبی ئێمە چین؟ پرەنسیپێکی حیزبەکەمان ئەوەیە کە لە خەباتی ڕووبەڕوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا خۆمان وەک نوێنەری کۆمەڵگا دەبینین و پشتیوانی هەموو ئەو چالاکوانانە دەکەین کە دژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەن. ڕوونە کە ئێمە ڕەخنە لە سیاسەتی زۆرێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن دەگرین، ڕەخنە لە میتۆدەکانیان دەگرین و چەندین جار بە ئاشکرا و بە ڕوونی بۆچوونەکانمان دەربڕیوە. بەڵام ڕەخنەگرتنمان لە هێزەکانی تر بچوکترین پاساو نادات بە پەلاماردانی حکومەت بۆ سەریان، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ ئەم سەرکوتانەدا یەک زەڕە کەم ناکاتەوە.
من پێم وایە ڕەخنەگرتن لە هێزێکی سیاسی لە دۆخێکدا کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هێرشی کراوەتە سەر، یەکێکە لە سیاسەتە بێ پرەنسیپ و نابەرپرسانەکان. حیزبی ئێمه له به رده م سیاسه ته سه رکوتگه ره کانی ڕێژیمدا
وه ک داکۆکیکار و نوێنه ری ته واوی ئه و هێزانه ی که له تێکۆشانی دژ به کۆماری ئیسلامیدا هه ڵگرن و وه ک داکۆکیکاری هه موو ده ستبه سه ر و قوربانیانی ڕێژیم ده رده که وێت. کەمپەینی چارمهێد نموونەیەکە. ماوەیەک لەمەوبەر لە هەمان حیزبی عەبدوڵا مێهتەدی خەڵک دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا و ئێمەش بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەرگریمان لێکردن. لێرەشدا هەمان شتە. بە بڕوای من حیزبی ئێمە و هەر حیزبێکی بەرپرسی ئۆپۆزیسیۆن کە بە ڕاستی لە دژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات، ئەرکی ئەو بێ مەرجە داوای ئازاد کردنی ئەم چوار کەسە بکات بەبێ ئەوەی باس لە هەڵەی ڕێکخراوی پەیوەندیدار یان نابەرپرسیارێتی بزوتنەوەی مەهتەدی و هتد بکات. خاڵی لاواز و گرفت و ڕه خنه گرتن له هێزه كانی ئۆپۆزسیۆن هیچ په یوه ندییه كی به حكومه ته وه نییه . حکومەت دەیەوێت هەموو کۆمەڵگا و هەموو چالاکوانەکان بکوژێت و دەبێت بەرگری لە هەموویان بکەیت.
کەیوان جاوید: چ ڕێوشوێنێکی تایبەت لە فەرمانەکەدا دیاری کراوە سەبارەت بەم بابەتە؟
حەمید تەقەیی: ئەوەندەی پەیوەندی بە حیزبەکەمانەوە هەیە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئازادکردنی ئەم چوار کەسە. لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی ژیانی چوار گەنج دەوروژێنرێت کە هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە. پێویستە بە هەموو توانامانەوە ئەم تاوانە بوەستێنین. سەرەڕای ئەم لایەنە مرۆییە، لە ڕوانگەی سیاسییەوە، حکومەت دەیەوێت هەمان سیاسەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی لە کوردستاندا پەیڕەو بکات کە لە سەرانسەری ئێراندا پەیڕەوی دەکات، واتە دۆسیەیەک بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا دروست بکات و وا پیشان دەدات کە هەموو نەیارەکانی وابەستەی دوژمنێکی بێگانەن. پێویستە هەر لە هەنگاوی یەکەمەوە ئەم سیاسەتە بێلایەن بکەین بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ کوردستاندا و کارێک بکەین بۆ ئەوەی لەمەودوا دەستبەسەرکردن و تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی لە کوردستان و هەر شوێنێکی ئێران ئاسان نەبێت بۆ حکومەت. ئێمە بە هەموو توانامانەوە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین و بانگەوازی من بۆ هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەوەیە کە لەم شەڕە دژ بە کۆماری ئیسلامیدا بێ گوێدانە هەر ڕەخنەیەکیان لە یەکتر بوەستنەوە و بێ مەرج داوای ئازادکردنی ئەم چوار کەسە بکەن. هیچ گوناحێکیان نییە، هیچ تاوانێکیان نەکردووە و پێویستە دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بکرێن. حیزبەکەمان بۆ ئەو مەبەستە هەڵمەتێک ڕێکدەخات، ئامۆژگاری منیش بۆ هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کە کارا کار بکەن بۆ ئازادکردنی ئەو کەسە دەستگیرکراوانە.

٣ی ئابی ٢٠٢٢
سوپاس بۆ ئەمیر تاڤاکۆلی بۆ جێبەجێکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە




رۆژنامەی دەنگی کرێکار ژمارە ٣٦

بۆ خوێندنەوەی دەنگی کرێکار کلیکی ئێرەبکەن….




دوو شیعری دڵکەش قادر

چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

ئەگەر من مردم
تۆ لە کام چاوگەی هیواوە سەردەردەکەی؟
لە کام ئولفەتی خۆشەویستییەوە
پێکەنین بەیان دەکەی؟

ئەگەر من بوومە قوربانی،
تۆ لە کام چاوگەوە دەڕۆیت و
داوای هیوا دەکەی؟
لە کام پێکی مەمکەوە داوای پاکبوونەوە دەکەی؟

ئەگەر من گوومبووم
لەکام باخچەدا پشوویەک دەنۆشی و خەیاڵێک دووگیان دەکەی و بەدیار چاوی دڵکەشەوە دەگری؟
لە کام کۆشکدا سەرخەوێ دەشکێنی بەبێ گریان؟

ئەگەر من لە هیچ شوێنێ نەبووم
ئەو ڕۆژە دێت
چاوەکانت بە شوێنما دەگەڕێن
هەمووجێ لە چاوتا
لە هزرتا
لە خەیاڵتا
دەبنە وەسوەسەی نەدۆزینەوە و
گەڕان.

ئەوکاتەی دڵتەنگ بووی
سەرێک بدە لە ماڵە چۆڵەکەی سینەم و
تەماشای شکڵە هەڵواسراوەکان بکە
چۆن بە دیواری دڵمەوە
چۆن بە تاقی سینەمەوە
بەبێنازی سەمای تەنیایی دەکەن
چۆن بەبێهیوایی سەیری خۆرئاوابوون و
ئاسۆغەمگینەکان و
شەکەتی ڕێگای ونبوون دەکەن.
ئاخ بێنازی گووشین و
بێ مەیلی مەستبوون.

سلێمانیی
————————————-

ژوانی ماچ

مەچۆ ئەو شەقامانەی دەچنەوە سەر کوشتن
مەچۆ ئەو ماڵانەی لە جوغزی شەڕدان
سەر بە نەژادی خەیاڵم
لە خەون کەوتمە خوارەوە و
خەو دەمباتەوە سەر سەماکردن
لە کوانووی شەڕی خەیاڵەوە سەیری
کشانی ئەو نەیزەکانە دەکەم
کە لە ترازانی ستیانەکەم هەڵوەرین
من لە ئاوی ئەو سینە دەنۆشم
کە دەستەکانی ستیانی سێوێکن بۆ نازکردن
لە ناز و عیشوەی ئەو باڵدارە دەچم
کە هەر خەیاڵە و دەچینەوە سەر یەکەم ژوانی ماچ
من لە خەزانی هەر گەڵاکدا
ئیقاعی نوێبوونەوەی ماچێک دەبینم
لەگەڵ هەر نەسیمێکی پاییزانە
وێنەیەکی ڕەش و سپی دەنێرم
وێنەیەۆ ئاماژە بێ بۆ ئیجراکرنی خۆشەویستی و
کێشانی تابلۆیەک لەسەر حەرامترین شوێنی خەیاڵ.

سلێمانیی
دڵکەش قادر




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…21…شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و یەک/

لە فەقێیەکی دۆگمایی و فێندەمێنتالیستەوە، بۆ مرۆڤێکی سیکۆلارست و لیبراڵ..!

لە چەند بەشێکی سەرەتای بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا، بە کورتی باسم لەهەندێک لە جیهانبینی و ڕوانگەی موعتەزیلەکان و قورئانیەکان و عەدنانیەکان و ئەشعەریەکان..تاد. کرد.
جا ئێمە بەو شێوەیه کۆمەڵێک لە فەقێکان بووبووین بە قورئانی، وەلێ دوای ماوەیەک و دواتر قورئانیش نەماین.

من زۆرجار بۆ شۆخی بە هەندێك لە فەقێکانم دەگووت: هاوڕێیان دەزانن قورئانی بوون، دوایین قۆناغی ئاییندارییە، وەک چۆن مارکس دەڵێت: ئیمپڕیالیزم دوایین قۆناغی کاپیتالیزم و گەشەی سەرمایەدارییە!؟

جا فەقێکان وەک باسم کرد، دوای ئەوەی تووشی گۆڕانی فیکری و عەقائیدی بووین، هەیان بوو، بوو به مەسیحی و هەیانبوو بوو بە قورئانی، هەشبوو بوو بە کەسێکی لائیک، هەشیانە هەر ڕۆژە و بیر و باوەڕێکە و هەردەمەی لەسەر پەتێک یاری دەکات، سەعاتێک ئەتایست، یان لائیک و بێ دینە. سەعاتێکیتر ڕبووبی و دایزم، یان ئەگنۆستیکە، سەعاتێک دواتر ئایدیالیست، یان عیرفانی و سۆفیزمە. دەمێک دەچێتە کلێسا و سەردانی قەشە دەکات و ئینجیل دەخوێنێتەوە و دەمێکیتر دەڵێ زەردەشتیم و لەناو پەرستگای زەردەشتیەکان زەردەشتی بوونی خۆم جاڕدەدەم و دەمێکی تر مەدحی جووەکان دەکات و تاسەی گەشتێکی تەلئەبیب و ئیسرائیل دەکات و گاهێتر کەسێکی ماتریالیستە و ئایین بە خوڕافە و وڕێنە و تریاکی گەلان دەزانێت و پشتگری پڕۆلیتاریاو مارکس دەکات.
ڕۆژێک دەڵێت تەنها زانست پێوەر و حاکم و بڕیار دەر و تەواوە و سوێند بەسەری نیوتن و ئەنیشتاین و ستیڤن هاوکینگەوە دەخوات و هەرچی ناسا گووتی ئەوە ئایین و یەقینە لای ئەو، ڕۆژی دواتر دەڵێت: زانست لە ئاستی ئایین دا هیچ نییە. مانگێک نەتەوە پەرستە و لە فەیسبووک بانگەشە بۆ بیری ڕاسیزم دەکات و مانگێکیتر گاڵتە بە هەستی نەتەوەیی دەکات و دەڵێت نەتەوە چییه و من کورد نیم و عەرەبم!
بەیانی عەدەمی و نهلیست و پوچگەرایە و ئێوارە ئەنارشیستە. ئەمڕۆ پۆستێک لە فەیسبووک دەکات، بەیانی لێی پاشگەزدەبێتەوە و خێرا دەیسڕێتەوە.
بە کورتیەکەی لە پاشەگەردانی و سەرگەردانی دادەژیت و خۆی بۆ هیچیان یەکڵایی نەکردووەتەوە.
کەسێکی ڕاڕاو ناجێگیرە، هەڵبەت ئەو هەموو تەنەقولاتە خێرایه و هەر دەمەی ڕۆیشتن بە لایەکدا و یاریکردن لەسەر پەتێکدا.
هۆکارەکەشی بە بۆچوونی من: ئەو کۆنە فەقێیە پاشخان و پاکگراوەندێکی ڕۆشنبیری و مەعریفی و ڕۆشنبیری قوڵی نییە و ناخوێنێتەوە و تەنها جارجار سەیری کورتە ڤیدۆی ئەم و ئەو دەکات و زوو دەکەوێتە ژێر کاریگەری هەر شتێک کە دەیبیستێت و زووش وازی لێ دێنێت و دوژمنیشی کتێبە و لە هەموو ژیانم یەکەم کەسە، ببینم کە قسە بە کتێب بڵێت و سوکایەتی بە خوێندنەوە بکات و بڵێت: خوێندنەوە چییە و کەی مۆدیلی موتاڵا و کتێب ماوە و بەردەوام بەمن دەڵێت:کۆیلەی کتێب!
منیش بۆ خۆشی پێی دەڵێم تەمبەڵ و نەخوێنەوار.
هەڵبەت ئەو فەقێیە سەرەتای لائیکبوون و بێ دینیەکەیشی ئەوەی من تێبینیم کرد ئەوکات، کاردانەوە بوو، زیاتر لەوەی هۆشیاربوونەوە، یان پشت بەستن بێت بە خوێندنەوە و بەزانست و بەراوردکردن و بیرکردنەوە و لۆژیك و تێڕامان و گومانکردن و پرۆسەیەکی دوور و درێژی چەندساڵە، ئاخر ئەو لەپڕ و چۆن بڵێیت لە شەو ڕۆژێكدا باوەڕی بە ئایین نەماو و جاڕی بێ ئایینی خۆیدا!
ئینجا سەبارە بەو شێوازە گۆڕانە فیکریە لەناکاوە و هەر ڕۆژەی چوونەسەر مەزهەب و ئایین و ئایدیا و فیکرێك، من لێرەوە دەوەستم و لەبەشەکانی داهاتوو لەبەشێکی تری بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا زیاتر لەسەری دەدوێم، کە ئایە مرۆڤ دۆگمایی بێت و کوێرانە لەسەر بیر و باوەڕێک بێت و شوێن کۆمەڵێک دۆگم و ئەقیدەیەکی دیاریکراو بکەێت وهەرگیز دەستبەرداری نەبێت و باوک و خێزان و عەشرەت و دەورو بەرەکەی و دێ و شار و دەڤەرەکەی چی ئایین و ئایدیا و مەزهەب و ئیدەلۆژیایەکیان هەبوو، ئەمیش ڕێک وەکوو ئەوان بێت و سێبەر و کۆپی پێستی ئەوان بێت و” لەسەر یەقینیاتی دۆگمایی و ئەرتۆدۆکسی خۆی بخەوێت و ئولفەتی بۆ ئەو گوتەزا دەمارگیری و ئایینیانە هەبێت کە لەگەڵ شیری دایکی خواردوویەتی و هەمیشه بێتە دیلی قاڵبە تیۆلۆژی و لاهوتییە کلاسیکییەکان و نەتوانێت لە بەرامبەر تێڕوانینی ئەنترۆپۆلۆژیای نوێدا بکرێتەوە. “(١). و دەق بە مەزهەب و ئیدەلۆژیا و فیکرێکی دیارکراوەوە بگرێت و لە ناو بازنەی کۆمەڵێک دۆگمی نەگۆڕ و جێگیر و لەبۆتەی بیر و باوەڕ و ئەقیدە و ئایینێکیدا بوونی خۆی قەتیس و زیندانی بکات و هەوڵی ڕزگاربوون و هاتنە دەرەوە نەدات، یاخود هەر ڕۆژە و بیر و باوەڕێک چون گۆڕینی پێڵاوەکانی بە ئاسانی بگۆڕێت و کەسێکی چەقبەستوو نەبێت و” کڕکەوتن لەسەر شتێکی کۆتایی و جێگیر ڕەت کاتەوە”؟!(٢).

هیوادارارم ئەو کۆنە فەقێیەلێم دڵگران نەبێت و ئەوە حەقیقەتێکە من باسم کرد و ئێستاش و لەکاتی فەقێیاتیش، ئەو نزیکترین هاوڕێمە و لە مەقامی برایەکدایه و پەیوەندی برایەتی و هاوڕێیەتیمان لەوپەڕی بەهێزیدایە و لەچەند بەشێکی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا، لەهەندێک بیرەوەری و بەسەرهات و شت زۆر هاوکار و یارمەتی دەرم بووە. وەلێ حەقیقە و هاوڕێکەمم هەردووک خۆشدەوێت، وەلێ حەقیقەت زیاتر. ئەوهاوڕێیەم من زۆرجار بۆ شۆخی پێی دەڵێم: تۆ چ بە ئاقڵی و چی بە کەراتی هەر ئازیزی لای من و هەردووکیشت لێ دێت. واتا هەم ئاقڵی و هەم کەراتی. کە وای پێدەڵێم هاهاها هەردووکمان دەدەینە قاقا.
هەرسەبارەت بەو گۆڕانە فیکریە، فەقێیەکیتری هاوڕێم لەسەر ئەو گۆڕانە فیکریە، باوکی کەسێکی یەکگرتووی ئیسلامی بوو، لەماڵەوە زۆر کێشەی بۆ درووست بوو. فەقێیەکیتری هاوڕێم دیسان هەمان شێوە تووشی زۆر ناڕەحەتی و ناخۆشی بوویەوە لە لایان کەسە نزیکەکانیەوە.
هەڵبەت من هیچ ناخۆشیەکم لە ماڵەوە تووش نەبوو، ئەو پەڕی ڕێزیان گرتم.
ڕاستە لە دڵەوە زۆریان پێ ناخۆش بوو، بەڵام هەرگیز نەیان درکاند. تەنها دایکی کۆچکردووم نەبێت، زۆر جار بە خەندەوە پێی دەگووتم: تۆ بۆ وات لێهات و وا گۆڕایت؟!

دنیایەکی سەیرە!
هەرگیز بە خەیاڵیشم دانەدەهات، ڕۆژێک دادێت من تووشی ئەو گۆڕانە فیکریە دەبم و لە فەقێیەکی دۆگمایی و کەسێکی ئیسلامی و بابایەکی فێندەمێنتالیستەوە، دەگۆڕێم بۆ کەسێکی سیکۆلار و لیبراڵ!
محەمەدی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس بەرلەوەی بکەوێتە ژێرکاریگەری فەلسەفەو هزری چەپ و ببێت بە شیوعی(٢). ئیخوانی بوو، وەکو دکتۆر(عیزەدین مستەفارەسول) ئاماژەی بۆدەکات، دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ خۆیشی کوڕە مەلا بووەو لەحوجرە و فەقێیاتی خوێندویەتی و دواتر دەبێت بە کەسێکی شیوعی.
……
١-دەربارەی عەلمانییەت و ئایین(هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکون، د. محەمەد ئەرکون، وەرگێڕانی:د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد،چاپی یەکەم-٢٠١٨، سلێمانی، پ١٠٩-١١٢.
٢-هەمان سەرچاوە، پ١٢٤.
٣-د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ، ئەزموونی بە بڕشتی قەلەمێکی سەربزێو، هەیڤ پەیڤین، ئازاد عەبدولواحد موکریانی.




سپینۆزای فەلسەفەی ژیان و فەلسەفەی خودا… دڵشاد كاوانی

ئەگەر باس لە گەورەترین بیرمەندانی ڕابردوو بکەین، ئەوا بە دڵنیاییەوە ناوی فەیلەسووفی ڕۆشنبیری هۆڵەندی بەنێدکت سپینۆزا (١٦٣٢-١٦٧٧) دەبیستن.
سپینۆزا بە “فەیلەسووفی بارۆک” ناسراوە، چونکە جیهانبینییەکەی هەمەچەشنترینە و توخمەکان تێکەڵ دەکات: میتافیزیک، ستۆیکیزمی کۆن، عەقڵانیزمی سەدەی ناوەڕاست، مرۆڤگەرایی رێنێسانس و دواجار زانستی سروشتی.
باروخ دی سپینۆزا لە بنەماڵەیەکی جولەکەکانی سێفاردەوە هاتووە کە باوباپیرانیان دوای دەرکردنی لە پورتوگال لە ئەمستردام کۆتاییان هات. لە دووەم هاوسەرگیری مایکل دی سپینۆزا لەگەڵ هانا دیبۆرا لەدایکبووە. باوکی ئەو کوڕە كارگەیەكی میوەی هەبوو. کاتێک باروخ تەمەنی شەش ساڵ بوو، دایکی بە نەخۆشی سیل کۆچی دوایی کرد.
باروخ لە منداڵیدا نێردراوە بۆ ئێتز چایم کە قوتابخانەیەکی ئاینی سەرەتاییە و لەوێ فێری زمانی عیبری و تەورات و تەلمود بووە و هەروەها فێری تیۆلژیا و ڕیتۆریکی جولەکە بووە. ئەو گەنجە لە ڕۆژانی خوێندندا بەرهەمەکانی ئاریمۆتێلێس و ئەڤیسینا و ئاڤێرۆس و فارابی بە ڕێکخستنی مایمۆنیدس دەخوێندەوە، هەروەها مایمۆنیدس خۆی و ئەبراهام ئیبن عەزرا و گێرشۆنیدەس و ئەبراهام کۆهین هێرێرا و فەیلەسووفەکانی تری جولەکە. یەهودا ئابەربانێلی نیوئەفلاتونی. جگە لە زمانی عیبری، زمانەکانی لاتینی و فەرەنسی و ئیتاڵی خوێندووە و بە زمانی پورتوگالی و ئیسپانی و هۆڵەندی قسەی کردووە.
دوای مردنی باوکیان، باروخ و گابرێلی برای دەستیان بەسەر کاروباری خێزانەکەدا داگرت. بەڵام زۆری نەخایاند باروخ تووشی کێشە بوو. لەبەرئەوەی زۆرجار بۆچوونی هەڵەی دەردەبڕی و لەگەڵ نوێنەرانی دانپێدانانەکانی نەتەوەکان و بەتایبەت هاوکارەکانی و پرۆتستانتەکانی بەرکەوتەی هەبووە، لە ساڵی ١٦٥٦دا بە بیدعەچی تۆمەتبار کرا و لە کۆمەڵگەی جولەکە دەرکرا.
باروخ ناوی خۆی گۆڕی بۆ بینیدیک و پشکی خۆی لە کاروباری خێزانەکەی بە براکەی فرۆشت و ڕووی لە ئۆڤەرکێرک (گەڕەکێکی گەڕەکی ئەمستردام) کرد. بەڵام دوای ماوەیەک گەڕایەوە ئەمستردام و چووە ناو پەیمانگای تایبەتی یەزیدی پێشووی ڤان دێن ئێندێن. ئەو گەنجە لەماوەی خوێندندا زمانی لاتینی بەرەوپێش دەبات و یۆنانی و فەلسەفە و زانستە سروشتییەکانی خوێندووە، هاوکات فێری وێنەکێشان و وردکردنی چاویلکەی بینایی بووە. هەروەها لە کۆلێژ زمانی عیبری خوێندووە.
وردە وردە لە دەوری بێنتۆ یان (بینیدیکت سپینۆزا)، بازنەی هاوڕێ و خوێندکارەکانی کۆبوونەوە. لە هەمان کاتدا کۆمەڵگەی جولەکە لە ئەمستردام زۆر نیگەران بوون لە چالاکییەکانی و ئەو کاریگەرییەی لەسەر مێشکی كە هەیبوو. لە ساڵی ١٦٦٠دا کەنیسەی ئەمستردام بە فەرمی بانگەوازی ئەنجومەنی شارەکە کرد کە ئەم گەنجە لادەرە تاوانباری بکەن، چونکە نوێنەرایەتی “هەڕەشەیەک” دەکات بۆسەر لە خوا ترسان و ئەخلاق. دوای ئەوە، سپینۆزا ناچار بوو بۆ هەمیشە خاکی زێدی خۆی بەجێبهێڵێت.
لە گوندی ڕینسبورگ لە نزیک لایدن نیشتەجێ بوو، کە ئەوکات ناوەندێكی قەرەباڵغ بوو. لێرەدا پیشە و پەرەی بە بۆچوونەكانی دا، کە لە کۆلێژدا و داهاتێکی بەردەوامی بۆ بەدەستهێنا. لە شاری ڕینسبورگ، سپینۆزا یەکەم کتێبەکانی کتێبی (کورتەیەک لەسەر خودا و مرۆڤ و بەختەوەرییەکەی، نامەیەک بۆ باشترکردنی عەقڵ، بنەماکانی فەلسەفەی دیکارت و ئەخلاق)ی نووسیوە.
كەم كەم سپینۆزا لەناو بازنە زانستی و فەلسەفیەکانی ئەوروپادا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد. زۆرجار ڕاوێژی بە خوێندکارانی زانکۆی لیدن دەکرد، و لە ساڵی ١٦٦١ سپینۆزا سەردانی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەکادیمیای شاهانەی لەندەنی دەکرد، هێنری ئۆڵدنبێرگ (١٦١٨-١٦٧٧). دوای ئەوە ساڵانێکی زۆر نامەی بۆ دەنێرنێت.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٦٦٣دا، سپینۆزا ڕووی لە شاری واربۆرگ کرد کە لە نزیک لاهای. لەوێدا کریستیان هیوگنس (١٦٢٩-١٦٩٥)، فیزیازان و بیرکاری بەناوبانگی ئەو سەردەمەی ناسی، هەروەها فیلۆلۆژیست گێرهارد ڤۆس (١٥٧٧-١٦٤٩) کە بەرهەمەکانی کاریگەرییان لەسەری هەبوو.
گاگا لە ساڵی ١٦٦٤دا کتێبی (بناغەکانی فەلسەفەی کارتێزی) بڵاودەکاتەوە، کە تاکە بەرهەمی تەواوی ژیانی سپینۆزا بوو، کە لەژێر ناوی خۆیدا چاپ و بڵاوکرایەوە، هەروەها کتێبی (مێتافیزیکی رەنگدانەوەی)، لە ساڵی ١٦٧٠دا کتێبی (تیۆلۆژی-سیاسی) بە بێ ناو بڵاوکرایەوە، دوای ئەوە نووسەر بە سیكۆلارێكی توندڕەو دادەنرا. فەیلەسووف تەنیا بە پاڵپشتی برایانی دەسەڵاتداری ئەوکاتی دی ویت (یەکێک لەوانە یان دی ویت (١٦٢٥-١٦٧٢) پابەند بوو بە بۆچوونەکانی کارتێزیەوە) بۆیە بە شێوەیەکی زۆر جددی گۆشەگیری نەدەکرا.
لە مانگی ئایاری ساڵی ١٦٧٠ سپینۆزا ڕووی لە گاگا کرد. لە ساڵی ١٦٧٣ پێشنیارێکی هەڵبژێردراوانی ئەوکاتی ژوورەکەی ڕەتکردەوە بۆ وەرگرتنی کورسی فەلسەفە لە زانکۆی هایدلبێرگ و بانگێشەی بۆ دەکرد کە ئازادی ڕادەربڕینی لێ زەوت کراوە. لە ساڵی ١٦٧٥دا ئەخلاقی تەواو کرد و بۆچوونە فەلسەفییەکانی خۆی بە سیستماتیک کرد، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر لە بڵاوکردنەوەیان دوودڵ بوو ، چونکە تا ئەو کاتە برایانی دی ویت لە ئەنجامی هەڵچوون و شۆڕشە سیاسییەکان کوژران. حکومەت لە وڵات دروست کرا. لەڕاستیدا وێنە دەستنووسەکانی کتێبەکە لە نێو نزیکترین هاوڕێکانی سپینۆزادا بڵاودەبوونەوە




دەنگی خودا لە تەنیاییم دەزرینگێتەوە… سەبری عەبدی

بیر لە بێدەنگی ئەو مردووشۆرە دەکەمەوە
شوشە عەترێک
بەسەر کفنەکەم دەپڕژێنێت
ئاسمان پڕ بووە
لەتەمی نیشتیمانێکی ڕەشداگەڕاو
زەویش ئەو حیکایەتە بوو
مانگاکەی بنی هەڵخلیسکا
قەدەرێکی خاڵیی دەبینم
شووناسەم نا
ناوی خۆم دەدەمە ده‌ست ئەو پۆستەچیانەی
لەدوورەوە هاوار دەکەن
هەمدیس
گریانی بەدگومانیی زەویمان بۆ هێناون
چۆن ماسییەکان فێر بکەم
سپێدەیەک بەر لەهەڵاتنی خۆر
لەنزیک ژنبوونم وچان بدەن
چۆن دەستی پیاوێک بگرم
لەڕێگه‌دایە لەگەڵ
ئەستێرەیه‌کی لە ئاسمان تۆراو
زەمی بێوەفایی مانگ دەکەن
بە تەنیایی بڵێم ئەو پیاڵەیەش
لەبەر چاوە بێبەزەییەکانی تۆ بنۆشێ
پێی بڵێم لەگەڵ هەر پێکێک پیاوێک هەڵدەوەرێ
پێنووسەکەم ڕا دەهێنم
ئەو ئاگری ئادەمیییە
نەخاتە لاپەڕە سپییەکانی ژن
پێی دەڵێم چارەنووس ئەوکاتەبوو لە گچکەییمدا ڕێی دەکرد
ساڵەکان درەنگ دەکەوتن
ورزەکانیش زوو
ژن ساڵ و وەرز ناناسێ
بەیانییه‌ک لەگەڵ دەنگی کەڵه‌شێر بانگم بکە
هێلانەی ئەو ڕەشۆلانە دەگوازینەوە
کە تۆ ڕەشبینانە گومانت لێ دەکردن
نامەوێت لێرە بەتەنیا بمێنمەوە و
لەگەڵ باڵندەکان سەفەر بکەم
بۆ شاره شکاوەکانی کوردایەتیی
ئەز ناخازم بچمە ئەڤان ئێواران
ڕۆحم بەدیار کاڵبوونەوەی دڵم دادەنیشت و
جگەرەی ونبوی خۆی دەکێشا
ڕۆحێکی یاخی
ئاوازێک بەر لەوەی نۆتەکانی دەربچێ شەهید بوو
نامەیه‌کی دایە دەست ئەو فریشتانەی لەسەر گۆڕەکەی پەنجەی چەقۆیان دەگوشی
وتی بەخودا بڵێن
مانگاکە و زەویش داوای لێخۆش بوون دەکەن
بەر لەقاش قاش بوونی هەنار وەرە
بەر لە ڕۆندکێ دایکێ
بەر لەوەی خودا مشتێ لەتەنیایی خۆییم پێ ببەخشێ.




ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!… عەبدوڕەحمان گەورکی

تێڕوانینێک بە سەر بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییەت لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردووی ئێراندا!

شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی ڕاستەقینەی خاکێک، لە هەر کوێیەک بن، دڵیان بۆ گەلەکەیان و نیشتمانەکەیان لێدەدات. ئەوان هەرگیز شەڕ بەرانبەر بە داگیرکەرانی زێدی خۆیان پشتگوێ ناخەن. موجاهێدینی خەلقی ئێران وەک نموونەیەکی زەقی ئەم راستییە. ئەوان لە هەموو کاتێکی دوورکەوتنەوەی نەخوازراویان لە خاکی خۆیان، شەڕی خۆیان لە دژی دەسەڵاتی ئێران زیادتر کردووە. چونکە ئەوان ئەم شتە بە رەمزی “وەفاداربوون بۆ بەڵێن و قوربانیدانی بێکۆتایی” دەزانن و هەر لە سەرەتاوە ئەوەیان داوەتە بەر خۆیان و لەسەری پێداگرن و گرێدراوی بەردەوامبوون و هەمیشەیی بوونیانە.
روونیشە کە بەر لە هەمووان، رژێمی ئێران ئەم ڕاستییە دەزانێت و چەندین جار شایەدی لەسەر داوە(هەڵبەت بە زمانی دەسەڵات خۆی). لە هەمان کاتدا ئەم ڕاستییە لەلایەن کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییە ئاگادارەکان و شارەزایانی کاروباری ئێران جەختی لەسەر کراوەتەوە. هەر ئەمەیشە کە له‌ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی رابردوودا “ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران”ی وەک “تاكه‌ ئاڵتڕناتیڤی ئه‌م رژێمه‌” پاراستووە کە موجاهیدینی خەلق ئەندامی سەرەکییە تیایدا.
بە ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆرییەتی شا لە لایەن خەڵک و هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی شادا لە ساڵی 1979 و هاتنە سەرکاری ڕژێمی مەلاکان، (خومەینی) بە پێچەوانەی خواست و چاوەڕوانییەکانی خەڵکی ئێران، هەر زوو دیکتاتۆرییەتێکی زۆر خراپتری بەسەر کۆمەڵگادا فەڕز کرد و کەش و هەوای کراوەی سیاسیی کۆمەڵگای داخست و ئازادییەکانی سەرکوت و هێزە ئازادیخوازەکانی کۆمەڵگای لە ژێر ناوی ئیسلام(!)دا زیندانی کرد و دوای ئەشکەنجەدان و لە سێدارەدان و لە زۆر حاڵەتیشدا قەتڵوعامی کردن، کە کۆمەڵکۆژکردنی زیاتر لە (30) هەزار زیندانیی سیاسی لە هاوینی 1988 یەکێکە لە نموونە زەقەکانی. پرۆسەیەک کە تا ئەمڕۆیش هەر بەردەوامە.
ئەم هێزە هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە خەبات لە دژی دەسەڵات و بە گواستنەوەی سەرکردایەتی موقاومەتی ئێران بۆ سەر سنووەکانی ئێران (عێراق) لە ساڵی ١٣٦٦دا، “ئەڕتەشی ئازادیبەخشی میللیی ئێران”ی دامەزراند و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، توانیی وەها گورز لە ڕژێمی ئێران بووەشێنێت کە (خومەینی) خۆی، کاتێک بینی ڕووخاندنی ڕژێمەکەی نزیک بۆتەوە، دەستبەجێ ژەهری ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراقی نۆشی، کە ئەگەر ئەو کارەی نەکردبایە، بە دڵنییاوە ئێستا ئەو و ڕژێمە نەمابوو و ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهانیش لە دۆخێکی جیاوازدا دەبوون!
پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، هەرچەندە ئاڵۆزبوونی دۆخ و هاوکێشەکانی ناوچەکەی زیاد کرد، بەڵام بە هەمان پێوەر، موقاومەتی ئێران توانی ئاستەنگ و سەختییەکانی سەر ڕێگا، یەک لە دوای یەک، وەلا بنێت و بە سەرکەوتوویی بەسەریدا تێپەڕێت. چونکە داگیرکردنی عێراق، هەرچەندە لەژێر ناو و ئاڵای ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدرا، بەڵام لە ڕاستیدا داگیرکەری سەرەکی عێراق (ڕژێمی ئێران) بوو، کە جگە لە داگیرکردنی ئەم بەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، توانیبووی هێزەکانی موقاومەتی ئێران لە “ئەشرەف 1” و پاشان “ئەشرەف 2” گەمارۆ بدات و زۆر جار هێرشی سەربازی و مووشەکی و زەمینی و تیرۆریستی بکاتە سەریان. بەڵام لە ماوەی ١٤ ساڵ خۆڕاگرییەکی شکۆداردا، موجاهیدین نەک هەر توانیان خۆیان بگرن و لەسە پێ بمێننەوە، بەڵکو بوون بە “ئاستەنگێکی پۆڵایین” لە بەرانبەر دەستدرێژیکردن و داگیرکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەکە.
ئەگەر چی لە میانەی پێشهاتەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بەڕواڵەت ئاراستەی جوڵەی هێزەکانی موقاومەتی ئێران پێچەوانە دەردەکەوت کە گوایە موجاهیدینی خەلق خوازیاری دوورکەوتنەون لە ناوچەکە، بەڵام ئەوان بە ستراتیژی و پێوەرەکانی تایبەت بە خۆیان لەمەڕ خەبات و تێکۆشان، دۆخەکەیان کردە “پردێک بەرەو تاران” و بە دەرچوونیان لە عێراق لە ساڵی 2016، هاوکێشەکەیان گۆڕی، بە جۆرێک کە رژێمی ئێرانی خستە دۆخێکی قەیراناوی و بێدەرەتانیدا. وەک ئێستا دەبینین دۆخی ڕێژیمی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر هەستیارترە و ئەم رژێمە لە هەنگاوەکانی پێشووی خۆی “پاشگەز” و لە داهاتووی خۆی “نیگەران”ە. چونكه به پێچەوانەی گەشەسەندن و پەرەسەندن و بەرەوەپێشچوونی موقاومەتی ئێران، ئەم رژێمە لە هەموو روویەکەوە “لاوازتر و بێ تواناتر”ە.
هەر بۆیە دەکرێت تابلۆی سیاسی شەقامی ئێران بەم شێوەیە وێنا بکرێت کە موقاومەتی ئێران، جگە لە فراوانبوونی چالاکییەکانی لە سەرانسەری جیهان و دامەزراندنی “ئەشرەف ٣” لە وڵاتی ئەلبانیا، کە ناوازە و بێ هاوتایە لە مێژوودا، ” ئێستا خاوەنی هەزاران (یەکینەی شۆڕش)ە لە سەرانسەری ئێراندا کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بە تایبەت لە رەوتی ڕاپەڕینی ساڵی 2019دا، لێهاتوویی و کارامەیی خۆیان لە هەموو ڕوویەکەوە نیشانداوە و ئەگەر دۆخەکە بگاتە خاڵێکی “خوازراو”، دەتوانن چارەنووسی خەڵکی ئێران لە بەرامبەر ڕژێمی دیکتاتۆری دەسەڵاتدار یەکلایی بکەنەوە!
“یەکینەکانی شۆڕش” ئێستا جگە لە کاری ڕێکخستن و بەڕێوەبردن لە سەراسەری شار و شارۆچکەکانی ئێراندا، خاوەنی پوتانسییەل و ورە و شەڕەوانییەکای ئەوتۆن کە تەنگیان بە ڕێژیم و هێزەکانی حکومەت هەڵچنیوە و هەموو لیڤەرەکانی دێواندنی موقاومەت لە لایەن ڕێژیمەوە و پیلانگێڕییەکانی حکومەت دژ بە موقاومەتی ئێرانی پووچەڵ کردۆتەوە و هەموو رێگەکانیشی بەسەر (بە لاڕێدابردنی راپەڕین بەرەو رووخاندنی دەسەڵات) داخستووە کە ئاشکراکردنی پڕۆژەی “ڕەزا شا ڕۆحت شاد” کە پرۆژەیەکی دەستکردی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانە و بۆ بە لاڕێدابردنی ڕاپەڕین و شەرعیەتدان بە سەرکوتکردن و لە کار خستنی موقاومەتی ئێران هێنرابووە مەیدان، یەکێکە لە نوێترین نموونەکانی.
ئێستا زنجیرەیەک هەڵمەتی نێودەوڵەتیی موقاومەتی ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی ئێران، دوا قۆناغی ڕاستەقینەی ئێرانی خستۆتە بەرچاوی گەلانی جیهان. سەرکەوتنەکانی موقاومەتی ئێران لە بواری یاسایی و دادگاکاندا و لەوانە لە وڵاتی سوید و بلژیکا، کە بووە هۆی زیندانیکردنی کرێگرتە تیرۆریستییەکانی سەر بە رژێمی ئێران، لە دەستکەوتەکانی ئەمدواییانەن، کە قەدەغەکردنی گواستنەوە و گەڕاندنەوەی دیپلۆمات تیرۆریستێکی وەک (ئەسەدوڵڵا ئەسەدی) کە لە نێوان حکومەتی بلژیکا و بانکەوانی تیرۆریزمی جیهانی (واتا رژێمێ ئێران) رێککەوتننامەی لەسەر کرابوو، دوایین ئاڵقەکانیەتی تاکو ئەمڕۆ.
ئێستا بەهێزبوونی تاکە ئاڵتڕناتیڤی دێموکراتیکی رژێم، واتا (ئەنجومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران) بووەتی راستییەکی حاشا هەڵنەگر و بەرەو ئەوە هەنگاوی دەنێت کە گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئێراندا ڕووبدات!

کۆتایی

عەبدوڕەحمان گەورکی، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی




ناوی كتێب: نۆڤلێتی شه‌قامه‌ بازنه‌ییه‌كان… رەسوڵ بەختیار


• ناوی نووسه‌ر: رسول به‌ختیار
• هه‌ڵه‌چنی: عه‌بدوڵڵا ره‌حمان
• دیزاین: عیماد حه‌سه‌ن
• چاپی یه‌كه‌م 2022

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن….




پزیشکێک لە گێژاوی هەست و سۆزە چڕو پڕەکان دا… هەژار عوسمان

لە بواری کاری پزیشکی و بە تامێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی گشتی و کەمۆکەیەکیش چینایەتی و سیاسی، پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری هاوپیشە و هاوڕێم د.هەڤین کەمال شا محەمەد بە کتێبی (لوب دوب) کتێبخانەی کوردیی دەوڵەمەند کرد. بۆ ئەم کارەی لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لێدەکەم. د.هەڤین لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی (فریاکەوتن) کاری کردوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی جوانکاری و سوتاوی لە سلێمانی کاردەکات. د.هەڤین هەر لە منداڵیەوە کتێب خوێندنەوە دەبێتە خولیای و بە مە ژێرخانێکی بتەوی ڕۆشنبیریی گشتی بۆ خۆی دروست دەکات . د.هەڤین لەسەرەتای کتێبەکەیدا دەپرسێ بۆ خەڵک پێی سەیرە پزیشک چیرۆکنوس و شاعیر بێت ، پرسیارەکە پێچەوانەدەکاتەوە کە بۆ ئەوانە نەبێت؟ مادام پزیشک ڕۆژانە سەروکاری لەگەڵ ئێش و ئازار و خۆشیی ژیان و فریاکەوتن و ژیاندنەوە و ناخۆشیی مردن و ئاخ و ئۆفی مرۆڤ هەیە ئیتر پێویستی بە ڕامان و گەڕانی زۆر بە دوای هزر و ئایدیا و وێنە خەیاڵیەکان نیە، هەر ئەوەی بەسە تۆماری ئەوە بکات ڕۆژانە لە کارەکەیدا دەیبینێ و دەیبیسێ و دەژی لە ناویدا. ئەو لە دورەوە شەیدای نوسینەکانی نوسەرێکی ناودار دەبێت ، گەنجینەی بیرەوەریەکانی وەک پزیشکێک لێوانڕێژە لە بەسەرهاتی نەخۆشەکانی ، ناڵە و فیغانی نەخۆشە پڕئازارەکانی دڵە هەستیار و ناسکەکەی نائارام دەکات و خەو دەزڕێنن لە چاوانی . بە هیوای ئەوەی نوسەرەکە لە چواچێوەیەکی ئەدەبی دا بەسەرهاتەکان بکاتە چیرۆک و ڕۆمان ، بە چەند بازنەیەک دەکەوێتە نوسینەوەی ڕوداو و بەسەرهاتەکان و پەیتا پەیتا دەیاننێرێ بۆی، لە کۆتایی کتێبەکەیدا بۆی دەردەکەوێ کە نوسەرەکە زۆر نەخۆش بوە بۆیە پۆستەکەی ئەمیان نەداوەتێ و دواتر مردویشە، ڕۆژێک هەمو پۆستە نێردراوەکانی بۆ دەهێنن بۆ نەخۆشخانە و ڕادەستی دەکەنەوە.
ئینجا وەرە لەم کۆمەڵە و لەم هەرێمە پڕ کێشەیەدا ژنێکی پڕ لە هەستیاری و هاوسۆزی بیت، دوکتۆرێکی بۆ کارکەت دڵسۆز و کەسێکی ڕۆشنبیریش بیت، لە سیستمی تەندروستی (کە ئیمڕۆ بوە بە بازاڕی تەندروستی) و لە سیستمی حوکمی کوردی هەست بە هەمو کەم و کوڕیەکان بکەیت و لە نەخۆشخانەیەکی کەرتی گشتی دا کاربکەیت کە پەیوەندیی بە فریاکەوتنی دۆخە ترسناک و لەناکاوەکانی نەخۆشەوە هەبێت ، پسپۆڕیەکەشت لە ئێش و ئازارەکانی مرۆڤ بەگشتی و هی کوردیش بە تایبەتی بێت، دەبێ بار و دۆخی ئەم پزیشکە خۆی چۆن بێت؟ نا نا وامەزانە د.هەڤین لە نائومێدی و ڕەشبینیی کاتی دا توشی سستی و خاوی و شلی بێت لە کاری ڕۆژانەیدا، ئەوهەڵوێستە جوان و چاک و مرۆڤدۆستیەکانی کەسانی دەور و بەر دەبینێ و هێز و وزەیان لێوەردەگرێ و بەردەوامی دەدات بە کارەکەی.
ڕۆژێک بە پەلە دەیبەنە سەر(خەندە) ی تەمەن بیست بەهار، خەندەی چی ! وێرانە وێران،نزیکەی هەمو جەستەی سوتاوە و ئاه و ناڵەی دەگاتە ئاسمان، نوسەر بە دڵدانەوە و بە دەرزیی ئازارشکێنی بەهێز فریای دەکەوێت.وەک دایکی زۆربەی ئەو کچ و ژنانەی خۆیان دەسوتێنن دایکی خەندە ش دەڵێت نەوتی کردۆتە زۆپاوە و کراسەکەی گڕی گرتوە، د.هەڤین دەیان جار ئەم درۆیانەی بیستوە و بە ئاسانی بە دایکی خەندە دەردەخات کە کچەکەی خۆی سوتاندوە ، هۆکەشی ئەوە بوە ڕۆژێ پێشتر باوکی بە زۆر مارەی کردوە لە ئامۆزایەکی، بەمە خەونی خەندە ،کە ئەوە بوە خوێندن تەواوبکات و ببێتە مامۆستا و ئینجا شو بکات بەو کوڕەی ماوەیەکە یەکتریان خۆشدەوێ، دەبێتە هەناسەیەکی سارد و لە ئاسمانی بێکۆتایی دا بزردەبێ. خەندە لە بێهۆشیەکی قوڵ قوڵ و بەردەوام دایە و هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ژیان ، نوسەر کە هۆڵی نەخۆشەکان ئارام دەبێتەوە دەچێتە تەنیشت چرپاکەی خەندە و بەسەرهاتەکانی بۆ دەگێڕێتەوە.
نوسەر ئاوێنەیەکی زیندوت دەداتە دەست کە تێیدا هەمو نەخۆشی و کارەسات و مەرگەساتەکان وکەم و کورتیەکانی ئەم کۆمەڵەت بە گێڕانەوەیەکی پڕ لە هەست و سۆز پیشان دەدات ، ئەو زۆر جار خۆی پێناگیرێ ودانەدانەی مرواریی سروشکە بەسۆزەکەی دەبارێنی بەسەرنەخۆشەکانی دا.
باسی کچی بەزۆر بەشودراو دەکات چۆن خۆی دەکات بە کڵۆیەکی ڕەژو و ئەم کە دەبینێ ناتوانێ ڕزگاری بکات یا ئێشەکانی کەمبکاتەوە چۆن خۆزگەی مردنی وەک جۆرێک لە ڕزگاربون بۆ دەخوازێ. باسی قوربانیەکانی شەڕی براکوژیی دوای ڕاپەڕین و باسی دەس و قاچ پەڕیوەکانی مین و بۆمبا فڕێدراوەکان دەکات کە چۆن لە نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی چارەسەر کراون و بەهۆیانەوە نەخۆشخانەکە ناونراوە نەخۆشخانەی قاچ پەڕیوەکان. نوسەر باسی ئەو کچە دەرچوە ی زانکۆمان بۆ دەکات کە ڕۆژی دوازدە کاتژمێر لە کارگەیەکی ماست دا کاردەکات و لەتاو ئێشی جومگەکانی هاتوە بۆلای بۆ چارەسەر. باسی ئەو کچۆڵە ناسکە پڕلە هەست و زیرەکیەمان بۆ دەکات کە بەهۆی جیابونەوەی باوک و دایکی ، ئەم لەژورێک دا لای باوکە کتێب فرۆشەکەی دەژی، لەڕێی کتێبەوە ژیانی خۆش و ئایندەی ڕوناک و کۆمەڵی بەختەوەر و دەسەڵاتی دیموکرات و دادپەروەر دەناسێ بەڵام لەسەر کاغەز ، ڕۆژێک چاوەڕوان نەکراو هاواری لێ هەڵدەسێ و بە باوکی دەڵێ کەی ئەمە ژیانە ئێمەی تێداین . نوسەر بە نمونەی زیندو بڕوات پێدەهێنێ کە دەسدرێژی کردنی سێکسی بۆ سەر منداڵ لەم کۆمەڵەدا هەیە ، کە هەندێ پیاوی ڕاهاتو بە مادەی هۆشبەر بۆ بەدەستهێنانی مادەکە ئامادەیە خۆی و ژن و منداڵەکەشی بفرۆشێ . باسی قوربانیانی ڕوداوەکانی هاتوچۆدەکات، د.هەڤین لەسەر چەقی جادە فریای کوڕێکی گەنج دەکەوێت کە بەهۆی ئەوەی پارەی نەبوە دەرمانی پەرکەمەکەی بکڕێ دەبورێتەوە و دەکەوێت. (دڵارام) ی شۆخ و شەنگ لە تافی لاویدا شێرپەنجە چڕنوکە بێ بەزەییەکانی لە بینی گیردەکات، ڕۆژێک بە نوسەر دەڵێت خۆزگە شێرپەنجە دەبو بە مرۆڤ و توشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەبو و هەمو ئەو ئازارانەی دەچەشت کە ئێمە دەیچێژین بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازارەکانمان تێبگات، حەزدەکەم شێرپەنجە بمرێت بۆ ئەوەی کەس وەک من ئازار نەچیژێت. باسی (ئەحمەد) ت بۆ دەکات ، ئەو شاعیرە گەنجەی کە دو دیوانی شیعری بەچاپ گەیاندوە ، لە نەبونی و دەستکورتیی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ دەبێتە مین هەڵگرەوە و بە تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دەدات ، پزیشکی نەشتەرگەر و نوسەر و یاریدەدەرەکانیان لە لێواری مردن دەیگێڕنەوە بۆ ژیان، لە وەڵامی ئەوەی لە بێهۆشیە قوڵەکەی تێی کەوتبو چیی بینیوە، ئەحمەد دەڵێت ” ئەوەی بیرمە خەوێک بو، لە خەوەکەما زۆر دڵخۆش بوم، گەڕابومەوە بۆ دێکەمان، ئێوارە بو، لە ژێر دار ئەرخەوانەکەی بەردەمی ماڵمان دانیشتبوم، کزەبایەک یاریی بە شەرواڵ و کراسەکەم دەکرد ، منیش بە هێمنی دانیشتبوم شیعرم دەنوسێ “، دەبێت تیمی پزیشکان و یاریدەدەرەکانیان چۆن لە خۆشیی ڕزگارکردنی ئەحمەد باڵیان لێ ڕوابێت! نوسەر ڕەخنەگرانە باسی مێشک و دڵی ئەو توێژە کەمەی کچ و ژنی سەرمایەداران ودەسەڵاتدارانی کوردی دەکات کە جگە لە خەمی ڕواڵەتی جەستەیان و خۆجوانکردن هیچی تریان تێدا نیە. نوسەر وەک ڕۆشنبیرێک دەیان پەند و بیر و هزری جوان و قوڵی بیرمەندان و فەیلەسوفانی دنیامان بۆ دێنێ و دەیانبەستێتەوە بە باسەکانی. د.هەڤین باسی ژیانی تایبەتیی پزیشک دەکات و بە گشتی بەرگریان لێدەکات کە چۆن خزمەتی نەخۆشەکانیان دەکەن و چۆن ئەوانیش کێشەی خۆیان هەیە و پێش ئەوەی پزیشک بن مرۆڤن وەک هەر مرۆڤێکی تر، بەڵام ڕەخنەش لەو دوکتۆرانە دەگرێت کە ڕەوشتی پزیشکیان لاوازە و لە پێناوی پارەدا قوربانی بە لایەنی مرۆڤدۆستیی پیشەکەیان دەدەن . نوسەر زۆر جوان باسی پاڵەوانە ڕاستەقینە گومناوەکانی ئەم کۆمەڵە دەکات و ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە جگە لە قسەی زل و بێکردار هیچی تریان لێنایەت، باسی فشەڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوسی ڕواڵەتی و نادڵسۆزمان بۆ دەکات و لێیان دەپرسێت کوا کۆڵینەوە و بنکۆڵکاریەکانیان بۆ ئەم کۆمەڵەی لە ژێر سەدان دەردی کوشندەدا دەناڵێنێ.
نوسەر بەرگری لە مافی ژن دەکات وەک ئینسان و تەکەز لە سەر ئەوە دەکات کە ژن هەر جەستە و بوکەڵەی ڕازاوە و جوانی بەردەست پیاو نیە ، ئەو دوپاتی دەکاتەوە کە پیاوسالاری بەسەر ئەم کۆمەڵەدا زاڵە و سوارە، بەڵام کوێرانه بەرد لە پیاوان ناگرێ و بەرگریی کوێرانەش لە ژنان ناکات، ئەوەتا ڕەخنەی توند و ڕەوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەگرێت کە چالاکیەکانیان لە گەشت و سەیران و دەعوەت و قسەی بێکرداری بەر مایکرۆفۆنی ڕادیۆ و تەلەفیزۆنەکان و ناو سیمینارەکان تێپەڕ ناکات و زۆربەیان ئاگایان لە ئێش و ئازارە زۆر و جۆرا و جۆرەکانی ژنانی کوردستان نیە.
بێ دودڵی (لوب دوب) شایەنی خوێندنەوەیەکی ورد و شێلگیرە، دڵنیام ئەمە تەنیا کتێبی د.هەڤین
نابێت و کتێبی تریشی بە دوادا دێت، چاوەڕوانین.
هیوادارم پزیشکانی کوردستان بە تایبەتی پزیشکە لاوەکان کتێبی (لوب دوب) بخوێننەوە و گرنگی بە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئەم ژیانە ڕەنگاوڕەنگە بدەن نەک هەر قەتیس بمێنن لە تونێلی تەنگی زانستە پزیشکیەکان، بێگومان دەبێت بەردەوام لە بواری پزیشكیدا خۆیان نوێبکەنەوە و ئاگایان لە دوا پێشکەوتنەکانی پزیشکی بێت لە دنیا دا ، بەڵام لە هەمان کات دا دەبێت بەردەوام ئاگایان لە کۆمەڵی کوردستان و باری سیاسیی هەرێم و عێراق بێت و بزانن باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و دەرونیی نەخۆشەکانیان چۆنە، ئێمە چەند پێویستمان بە پزیشکی پسپۆڕی زانا هەیە بە هەمان ئەندازە پێویستامان بە پزیشکی ڕەوشت بەرز هەیە کە ئاستی ڕۆشنبیریی بەرز و فراوان بێت و لە خەباتی مەدەنیی خەڵک دا بۆ بەدەستهێنانی مافە خوراوەکانیان بەشداریی کاریگەر بکات.
لە ئەنجامی سیاستی هەڵەی حکومەتی هەرێم ئیمڕۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیە حکومیەکان بە هۆی کەمی یا نەبونیی دەرمان و کەرەسەی نوێی پزیشكی و خزمەتگوزاری، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو پوکانەوە و چۆڵەوانی دەڕۆن، ئەو بەسەرهات و ڕوداوانەی ڕۆژانە ڕودەدەن تێیان دا ، گەر هەمو وردەکاریەکانیان تۆمار بکرێن لە لایەن پزیشکان و یاریدەدەرەکانیانەوە ، کەرەسەی دەیان ڕۆمان و فیلمی دۆکومێنتار و فیلمی سینەماییان تیادەبێت کە دەشێت بکرێنە بەڵگە لە سەر گوێ پێنەدانی حکومەتی هەرێم بەم بوارە ی خەڵک کە پەیوەندیی بە ژیان و مردنیانەوە هەیە.




شمشێر*… به‌ختیار محه‌مه‌د

{پێشكه‌شه‌ به‌ (شنگال) ی شه‌هید}

ئه‌وان له‌ بیابانه‌وه‌ هاتن:
به‌ كێری ئه‌ستووری شمشێریی و
به‌ زمانی دووفاقی شمشێریی و
به‌ ئه‌سپی عا‌ره‌بیی شمشێریی و
به‌ ئایه‌تی پیرۆزی شمشێریی و
به‌ فتوحاتی خوێناویی شمشێریی…
هاتن، به‌ مه‌سحه‌فی پڕ له‌ شمشێره‌وه‌ هاتن
ئێستا من كۆیله‌ی خۆشباوه‌ڕی شمشێرم
ئێستا من كۆیله‌یه‌كم،
به‌رگریی سه‌رسه‌خت له‌م شمشێرانه‌ ده‌كه‌م.
ئێستا من به‌م شمشێرانه،
هه‌روه‌ك به‌رانه‌كه‌ی ئیسماعیل و ئیبراهیم
گۆشاوگۆش خۆم سه‌ر ده‌بڕم:
مێژووم، زمانم، به‌رگم، ڕۆحم، خاكم، وڵاتم…
هه‌ر هه‌موو شتێكی خۆم سه‌ر ده‌بڕم.
ئێستا من تازه‌
چیتر ناتوانم
به‌ زمانی خۆم
خوا بپه‌رستم،
به‌ زمانی سه‌رپه‌ڕێنی (الله‌ اكبر) ی
شمشێر نه‌بێ.

به‌ختیار محه‌مه‌د




له‌ نێوان بەیت و قەسیدەدا… ر‌سوڵ بۆسكێنی

به‌یتی كوردی له‌ به‌سه‌رهاتی ‌چیرۆك ئامێز و تایبه‌تمه‌ند پێكهاتووه‌، دارشتنی به‌یته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شیعری جوان و ڕه‌وان، له‌سه‌ر كێشی خۆماڵی‌ و تایبه‌تی، بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ستێك گوتراوه‌، شێوه‌ی به‌یته‌كان جۆراوجۆرن، جاری واهه‌یه‌ نیوه‌ شیعره‌كانی ته‌واوێك درێژن و جاری واش هه‌یه‌ زۆر كورتن، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵێكدا كێش و مۆسیقا پارێزراوه‌ و شیعری بێ قافیه‌ی تێدانییه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕێك وپێك دانه‌نراوه‌، جاری واهه‌یه‌ زۆر له‌سه‌ر قافیه‌یه‌ك ڕۆیوه‌ و جاری واش هه‌یه ‌هه‌ر تاقه‌ دوو نیوه‌ شیعر له‌سه‌ر یه‌ك قافیه‌ن، وشه‌گه‌لی ڕه‌سه‌ن و شیرینی كوردیان به‌كارهێناوه‌، ناوه‌رۆکی زۆربه‌ی به‌یته‌کان به‌سه‌رهاتێك یان ڕووداوێكی مێژوویی و خۆشه‌ویستی نێوان دڵداران ده‌گێڕته‌وه‌.
له‌هه‌مان كاتدا قه‌سیده‌ شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، له‌شیعری كلاسیكی دا هه‌موو غه‌زه‌لێك له‌پێنج دێڕه‌ شیعر پێكدێ، تا ده‌گاته‌ هه‌ژده‌ دێڕه‌ شیعر، ئه‌مه‌ غه‌زه‌لی پێ ده‌ڵێن، له‌دوای ئه‌وه‌ قه‌سیده‌ی پێ ده‌ڵێن، ئه‌م بابه‌ته‌ شیعره‌ وشه‌ و ڕسته‌ی عه‌ره‌بی زۆری تێدابه‌كاردێ، بێگومان هه‌ر غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌یه‌ك له‌سه‌ر كێشی عه‌رووزی پێكدێ و ده‌بێ یه‌كێتی قافیه‌ش پارێزراوبێ‌.
قەسیدە یەكێكە لە فۆرمەكانی شیعری كلاسیك، لە پێشدا لەنێو عەرەبەكاندا باو بووە، دوای ئەوەی خەڵكی ئێران دێنە سەر ڕێبازی ئیسلام، شاعیرە فارسەكان بە لاسایی‌ كردنەوەی عەرەبان لەو جۆرە شێعرە دەهۆننەوە و شاعیرانی كوردیش هەروا، شیعری كوردی له‌ڕێگای شیعری فارسییه‌وه ‌كێشی عه‌رووزی وه‌رگرتووه‌، خۆی قەسیدە واتە شێعری مەبەستدار، شێعرێك تایبەت بۆ مەبەستێك نووسرابێت، دوكتۆر سیرووس شەمیسا لە كتێبی جۆرەكانی ئەدەب‌دا دەڵێ: قەسیدە یەكەم جۆرێكی شیعرە، لە ئەدەبیاتی فارسی دوای هاتنی ئیسلام‌ بە لاسایی ‌كردنەوە لە شیعری عەرەب هاتووەتەدی.
دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار له‌ مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به‌رگی دووه‌م ده‌ڵێت: ئه‌م هونه‌ره‌ شیعریه‌ی قه‌سیده‌‌ له‌ئه‌نجامی تێكه‌ڵ بوونی مه‌ده‌نیه‌تی نه‌ته‌وه‌ موسڵمانه‌كان (به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب و فارس و تورك و كورد) په‌یدابووه‌، له‌ناو كورددا له‌سه‌رده‌ستی مه‌لای جزیری له‌ باكووری كوردستاندا گه‌یشته‌ پله‌یه‌كی به‌رز، كه‌له‌ڕووی هونه‌ریه‌وه‌ له‌شاعیرانی فارسی هاوچه‌رخی خۆی كه‌متر نیه‌.
قەسیدە خۆی لە ڕاستیدا شیعرێكە بۆ پەسنبێژی و پێداهەڵگوتن ده‌وترێ. قەسیدە فارسییەكان پەسنی دەسەڵاتدار و ئەمیرەكانی سەردەمی ژیانی شاعیرانه‌، شاعیر لە پێناوی ئەو قەسیدانەدا شاباشی وەرگرتووە، قەسیدە لە چەند بەشێك پێك دێ. بەشی یەكەمی قەسیدە پێداهەڵگوتنە بە هەڕەتی لاوێتی و تایبەتمەندییەكانی ئەو قۆناغەی تەمەن و بە عەرەبی پێی دەڵێن: “تەشبیب”. بەو پێیە یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو قۆناغە، ژیانی دڵداری و خۆشەویستییە، بۆیە ئەم بەشەی قەسیدە هەر باسی عەشق و دڵدارییە، لە بەشی دووەمیدا كە پێی دەگوترێ “تەخەلوس” شاعیر ئەو باسە دڵدارییە بە بەیتە شیعرێك وا لێ دەكا بەبێ ئەوەی هەست بە دابڕان و پچڕانێك بكرێت بای دەداتەوە سەر پەسن و پێداهەڵگوتن بەمیر یان پادشادا. بەشی سێهەمی هەمووی پێداهەڵگوتنە و بەشی كۆتایی یان چوارەمیشی هەر دوعاكردن و هیوای تەمەندرێژییە بۆ ئەو كەسەی پێیدا هەڵدەڵێ.
بەیتە كوردییەكان لەو ڕووەوە زۆر لە قەسیدە نزیكن، بەیتبێژ لە پێشدا كوڵ و كۆی دەروونی خۆی هەڵدەڕێژێ و بەخۆی هەڵدەڵێ و دوای ئەوە دێتە سەر باسە سەرەكییەكەی، كە پێداهەڵگوتنە بە قارەمانی بەیتەكە و لە هەندێ شوێندا بەیتبێژ یان گێڕەرەوە یان قارەمانی بەیتەكە لەناخی خۆیدا و لەگەڵ خۆی دەدوێ. لێكچوونی بەیت و قەسیدە، نەك لەم لایەنە نێوەرۆكییەدا، بەڵكو لە لایەنێكی فۆرمی و پێكهاتەیی ‌دا زەق دەبێتەوە، بەیتە درێژەكان لە سەرەتاوە هەتا كۆتایی چەندین بەشی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرن، كە مەنتیقی فۆرمیی و ناوەرۆكیی ئەم بەشە جۆراوجۆرانە تاڕادەیەك پێكەوە جوداوازییان هەیە. بەیت لە هەندێك بەشیدا بە وەسفی ناسك و ئەویندارانە شێوازێكی لیریك و غینایی بەخۆیەوە دەگرێ، لەم بەشانەدا زۆرتر پیاهه‌ڵدان و نزایەكی ئەویندارانە و پاڕانەوەیەكی دڵسووتاوانە لە قاڵبی مۆنۆلۆگدا بەدی دەكرێن.
لە باری نێوەرۆكیشەوە لێكچوونێكی زۆر لە نێوان بەیت و قەسیدەی فارسیدا هەیە، دوكتۆر سیرووس شەمیسا لە كتێبی جۆرەكانی ئەدەبدا دەنووسێ: قەسیدە، فۆرم و قاڵبی واتا و ناوەرۆكی پاڵەوانێتی و حەماسییە و باسی پاڵەوانێك دەكا كە دەچێتە سەفەری پڕ مەترسی و هات و نەهات و بە تەنیا لەشكرێكی گەورە قەڵتوبڕ دەكات، شەڕەكانی ئەو پاڵەوانە لایەنی نەتەوەیی یان ئایینیان هەیە و پەلامار دەباتە سەر كافران یان دوژمنانی وڵاتەكەی.
سه‌بات حه‌مید له‌ كتێبی ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ به‌یته‌ فۆلكلۆریه‌كاندا، ده‌ڵێ: به‌یت گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربرده‌ و هه‌ندێك جاران كاره‌سات یان پاڵه‌وانێتی كه‌سێك پیشان ده‌ده‌ن، به‌یتی لاس و خه‌زاڵ هه‌م پاڵه‌وانێتی و هه‌م دڵداری و به‌كاره‌ساتیش كۆتایی دێت‌، لاس پاڵه‌وانێكی بێ وێنه‌ و عاشقی خه‌زاڵی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی مه‌لا نه‌بییان ده‌بێت و دواجاریش به‌تیری دوژمنان تێداده‌چێت. لە بەیتی سوارۆشدا، سوارۆ دەچێتە سەفەری كاولە لەحسایە و نازدار حەیرانەكەی پێی دەڵێ: یاخوا خەبەری مەرگی تۆم بۆ بێ، بەڵام نەبیستمەوە تۆ سەری كەحێلەكەی خۆتت لە بەر هەزار و پێنسەد سواران وەرگێڕاوە و بە تێکشكاوی و بەزیوی گەڕاویتەوە و منت لە نێو ناسك و نازداراندا شەرمەزار كردبێ.
بەم پێیە بەیت و قەسیدە لە هەر دوو بواری فۆرم و نێوەرۆكدا لێكچووییان پێكەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازییەكانیشیان زۆر لەوە زیاترن كە لێرەدا بە كورتی ئاماژە بە چەند خاڵێكی جیاوازییەكانیان دەكەین.
جیاوازییەكانی نێوان بەیت و قەسیدە
دەكرێ بنەما و گرنگترین جیاوازیی نێوان بەیتە فۆلكلۆرییەكان و قەسیدە لە كێش و سەروایاندا دەسنیشان بكەین، قەسیدە لەسەرەتاوە هەتا كۆتایی لە سەر یەك كێشی دیاریكراو دەڕوات، زۆر جار وشه‌ و ڕسته‌ی عه‌ره‌بی تێكه‌ڵاوه‌، كه‌چی به‌یته‌ فۆلكۆریه‌كان به‌زمانێكی جوان و ڕه‌وان وتراوه‌ و وشه‌گه‌لی ڕه‌سه‌ن و شیرینی كوردیان به‌كارهێناوه‌، میسرەعەكانی قەسیدە له‌سه‌ر كێشی عه‌رووزیه‌ و لە دەستپێكەوە هەتا كۆتایی لەسەر یەك كێش دەڕۆن، بەڵام به‌یت به‌زۆری گێڕانه‌وه‌ی تێدایه‌ و كێشی بەیتەكان كێشی خۆماڵییە، كێشی بڕگەییە و میسرەعەكانی كورت و درێژن. بۆ وێنە:
“ئەوە كیژ دەرێ سوار ئەگە دەچیە وان سەفەرێ
ئەوەت وەسیەت بێ لە سەر دەستی من
پەڕەوە لە چۆمی عوودێ لە دەریای عومانێ
ئەسپێكەخۆت باژوێ لە كەناری دەسواران
بریا سوار ئەمن خەبەری تۆم بۆ هاتبا كوژرابایەی
ئەوە درابایە بەر وەودای شیر و خەنجەر و قەناران
نەوەك ئەتۆ هەڵاتبای و سەرێ كەحێلێ خۆت وەرگێڕابا
لە بەر هەزار و پێنج سەد سواران چونكە ئەمنت خەجاڵەت دەكرد
لە كن شەدەشل و شل‌ومل و چاوبەكل و ناسك و نازداران”
وەك دەبینین هەر دێڕەی بڕگەكانی لە چاو بڕگەی دێڕەكەی دیكە كورتتر یان درێژترە، ئەگەر قەسیدە پشت بە كێشی عەرووزی دەبەستێت، ئەوا بەیتە فۆلكلۆرییەكان پشت بە كێشی خۆماڵی و لە ڕاستیدا مۆسیقای ناوەوە دەبەستن و لەوەیاندا لەگەڵ شێعری نوێدا لێك دەچن.
لە بارەی بەندەكان (میسرەعەكان)ی بەیت چەند دێڕی هاوسەروان و بە گشتی دوو جۆرن. جۆری یەكەم ئەو بەندانەن كە دێڕەكانیان كورتن و هەر دێڕەی لە دە بڕگە تێناپەڕێنێ. جۆری دووهەم ئەو بەندانەن، دێڕەكانیان درێژن و لەوانەیە دێڕێك، هەتا بیست و دوو بڕگەش درێژ بێتەوە.




بە “حەسەن زیرەک”بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە… نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوی

شمشاڵێک..مرد
ئاوازەکانی چوونە سەر مەزارەکەی
کە سەیریان کرد:
لق و پۆپی دارتووەکان
بوونەتە”خاوکەر”ی سەوز و
باڵندەکانیش بە گوڵی
دارئەرخەوان!
(شمشاڵ،شێرکۆ بێکەس،ل499)
وشەی بەرایی:
کورد،نەتەوەیەکی هەستپاکژ و زووباوەڕە و هەست و نەست بەسەر ئاوەز و ئەقڵیدا زاڵە،هەر لەم سۆنگەیشەوە بەدرێژایی دیرۆک زەرەرمەند بووە.
بۆ ماوەیەک دەچێت یەک لە ئەستووندەکە سەرەکییەکانی موزیک و گۆرانی کوردی،”حەسەن زیرەک”بووەتە پرسێکی سەرەکی نێو کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵک و بگرە کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی و لە نێو چەقی پرسەکەدایە و لە بن نسێی ئەم گەورە هونەرمەنەدا هەر یەکە و بە جۆرێک لە مەیدان و گۆڕەپانەکەدا ئامانجەکەی خۆی بەرەوپێشەوە پاڵ پێوە دەنێت. بەڵام گەلێک ڕوون و خویایە ویژدانە بێدارەکان هەردەم لە مەیدانەکەدا ئامادەنە و کەسیش ناتوانێت تۆسقاڵێک لە سەنگ و قورسایی ئەم هونەرمەندە ڕاستینەیە کەم بکاتەوە چونکە بە شایەتی خودی مۆسیقا و گۆرانیی ئێستای کوردی،هێشتاکە زۆرینە هەر لەبەری هونەرە واڵاکەی حەسەن زیرەک دەخواتەوە.
دیوی ڕاستینەی پرسەکە:
لەمێژە ئەم ڕستەیە بووەتە بنێشتەخۆشەی سەرزاران کە “حەسەن زیرەک نەخوێندەوار بووە”. بەڵام کێ بێت و نەزانێت حەسەن زیرەک بۆ مۆسیقای کوردی دەوری دایک دەبینێت و بە خەزنەی ئاواز و مێلۆدی کوردی دادەنرێت. ئەم هونەرمەندە لە ئامێزی هونەری ڕەسەنی نەتەوەیەکی خودان هونەردا پەروەردە بووە و لە بن سێبەری بەخت و چارەنووسەکەی خۆدا بست بە بستی خاکی کوردستانەکەی دەگەڕێت. ئەم گەشت و گەڕانە زۆرە، سامانێکی فرەوانی ئەوتۆ دەخاتە بەردەست حەسەن زیرەک کە کورد نەک ئەمڕۆکە بەڵکوو بۆ هەتایە لێی بەهرەمەند دەبێت و شانازییشی پێوە دەکات.
“عه‌لی مه‌ردان”ی مه‌زن به‌مجۆره‌ باس له‌ زیره‌کی نه‌مر ده‌کات: ” ته‌نیا خودا بۆ خۆی ده‌زانێ که‌ من چه‌نده‌ حه‌سه‌ن زیره‌کم خۆش ده‌ویست و به‌ نه‌مانی زیره‌ک،گۆرانییه‌کانی له‌ گه‌روومدا خنکان. من قه‌ت حه‌سه‌ن زیره‌ک لە‌ ‌بیر ناکه‌م و ئه‌و باشترین گۆرانیبێژ بوو”.
ئەمە وەڵام و بەرسڤێکە بۆ ئەوانەی نازانم لەبەر چ هۆکارێک دەیانەوێت شکۆی هونەری نەتەوەیەک بشکێنن!
ژه‌نیاری هه‌ره‌ ناودیاری کورد “موجته‌با میرزاده”‌که‌ خزمه‌ته‌که‌ی به‌ حه‌سه‌ن زیره‌ک لای که‌س شاراوه‌ نییه‌،سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری باڵای زیره‌ک ده‌ڵێ :”حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌رچی نه‌خوێنده‌وار بوو،به‌ڵام شیعری زۆربه‌ی گۆرانییه‌کانی هه‌ر هه‌مان ساتی تۆمارکردن ده‌هۆنییه‌وه‌.ئه‌و خاوه‌نی بیرگه‌ و زه‌ینێکی تیژ و بۆ له‌به‌رکردنی شیعر و مێلۆدی و مه‌قام، که‌سێکی ناوازه‌ و که‌موێنه‌ بوو و حه‌سه‌ن زیره‌ک ئیدی له‌ مۆسیقای کوردیی دا دووباره‌ نابێته‌وه‌،چونکه‌ جوانترین و له‌به‌ردڵانترین مێلۆدی و گۆرانی به‌ گوڵجاڕی گۆرانی کوردی به‌خشی”.
کاتێک موجتەبا میرزادە بەو چەشنە لەسەر ئاستی وریایی هونەریی حەسەن زیرەک دەدوێت ئیدی مرۆ سەری سووڕ دەمێنێت بۆچ خودی خۆمان بەردەوام هەڵە زەقەکە پاتە دەکەینەوە و پێوەرمان بۆ خوێندەواری تەنێ بڕوانامەیەکی ڕواڵەتییە کە هەزاران بڕوانامەی باڵا بە گەردی بەرپێی بەرهەمێکی حەسەن زیرەک نابێت!
موزیکزان و ژه‌نیاری هه‌ره‌ به‌توانای کورد “ع.ج.سه‌گرمه”یش‌ به‌مجۆره‌ وه‌سفی زیره‌ک ده‌کات: “حه‌سه‌ن زیره‌ک لووتکه‌ی گۆرانی کوردی له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م دایه‌”.
ئەمە تەنیا ڕا و بۆچوونی چەند گەورە سیمایەکی هونەری کوردی لەسەر حەسەن زیرەک بوو کە کورد گوتەنی”هەر کەسێ کەسە، حەرفێکی بەسە”.
کەس نییە حاشا لەم ڕاستییە بکات کە حەسەن زیرەک بەڕاستی زیرەک و وریا و بلیمەت بووە و لە سەخڵەتترین ڕۆژگاری ژیندا هەرگیز یاری بە هونەری نەتەوەکەیەوە نەکردووە و قەت لە دووی گیرفان ئاخنین نەبووە و بەرانبەر میللەتەکەی تا سەر ئێسقان ڕاستبێژ بووە.
تا باسی حەسەن زیرەک دێتە ئاراوە، دەگوترێت نەخوێندەوار بووە کەچی سامانی هونەریی و بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە بۆ خۆی بەڵگە و شایەتن بۆ ئاستی باڵای وریایی و وشیاری.
حەسەن زیرەک لە سەردەمێکدا داهێنەر و پێشەنگ بووە کە کورد خاوەن میدیا و دەنگی خۆی نەبووە. بەڵام حەسەن زیرەک دەرفەتە چکۆڵەکانی بەردەم خۆی بە باشترین شێواز بۆ پێشخستنی هونەری نەتەوەکەی قۆستووەتەوە و سەرباری کەند و لەندە بەرفرەوانەکانی بەردەم،بەوپەڕی تواناوە خزمەتی هونەری نەتەوەکەی کردووە؛ڕاستە دەیان سیمای خەمخۆر و لێهاتووی وەک موجتەبا میرزادە،عەلی مەردانی مەزن و …دەبنە پاڵپشت و یارمەتیدەری بەڵام حەسەن زیرەک بۆ خۆی هەگبە هونەرییەکەی لێوڕێژی مێلۆدی و ستران بووە.
حەسەن زیرەک لەپڕێک و گۆترە و تەنێ لە سای بەهرەی دەنگخۆشییەوە نابێتە حەسەن زیرەک. ئەم هونەرمەندە سەرانسەر نیشتمانەکەی دەگەڕێت و ئاشنا بە هەموو سووچ و قوژبنە هونەرییەکانی نەتەوەکەی بووە و دەگەڵ سەدان هونەرمەنددا دادەنیشێت و کار دەکات.
ئەم هونەرمەندە لە سەردەمێکدا دەبێتە حەسەن زیرەک کە ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیا وەک ئەمڕۆ ئەوەندە پێشکەوتوو نەبوونە کە هەر نووزەیەک بە ناوی هونەرەوە فەخر بە میللەتەکەی بفرۆشێت و لە مەیدانێکی ئامادە و بەرفرەواندا لەم سامانە زەنگینە هونەرییە بەهرەمەند ببێت و بگرە بەناڕەوایش تەراتێنی تێدا بکات.
ئەمە هەر لە هونەرە بەرزەکەی حەسەن زیرەک دەوەشێتەوە هەرکە گوێبیستی گۆرانییەکی دەبیت، ڕاست دەتباتەوە تا نێو خودی شاخ و داخ و دۆڵ و بنار و چیای نیشتمان چونکە ناخی سیخناخە بە بەرامەی ئاواز و مێلۆدییە ڕەسەنەکانی گوند،شار،شارۆچکە و یەک بە یەکی ناوچە و دەڤەرەکانی کوردستان و ئەمەیش دەرەنجامی ئەزموونە دەوڵەمەندە هونەرییەکەی ئەم هونەرمەندەیە.
لە نێو ڕووبەری هونەری کوردیدا کەم گەروو و قوڕگی هونەرییت پێ شک دێت ئەوەندەی حەسەن زیرەک بێخەوش و پاکژ بێت و ماف و حەقی تەواوەتی بە وشە کوردییەکان بدات و وەک خۆ بێژەیان بکات.
ئەو پێوەندییەی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵ بە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکەوە دەیگرێت لە کەمتر هونەرمەندێکدا دەبینرێت. هۆکاریش ئەوەیە گۆرانی زیرەک دەڵێی لە گەرووی خودی جووتیار و شوان و …کوردەوە دەردەچێت.
حەسەن زیرەک بەسەر سەدان پردی گچکە و گەورەی هونەردا دەپەڕێتەوە و لە ئاواز و مێلۆدی هەر ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانەکەی توێشەبەرەیەک پڕ دەکات و لە سای لێزانیی و کارامەیی خۆیەوە پتر لە 1500گۆرانیی ڕەسەنمان پێ دەبەخشێت کە هونەرمەندانی ئەم سامانە هەر لە دوێنێوە تا سبەیەکی دوور دوور لە بەرەکەی دەخۆنەوە و سەرپاکیش قەرزباری ئەم گەورە هونەرمەندەن.
حەسەن زیرەک هۆبە بە هۆبە،دیوەخان بە دیوەخان و هەوار بە هەواری نیشتمانەکەی پشکنیوە تا زیرەکی لێ دەرچووە کەچی بە سەد داخەوە ئەمڕۆکە ژمارەیەک مرۆی کاڵفام و هەلپەرستی بەناو دەنگخۆش دەیانەوێت لە ڕێی ئەم سامانە فرەوانە هونەرییەوە لەپڕێک ببەن بە کوڕێک و دووکانێک بۆ خاپاندنی جەماوەر بۆ خۆ بکەنەوە،ڕاستە جەماوەر هێشتاکە بە هەست و نەستەوە بڕیار دەدات لێ شوکر هەنووکە ئاستی وشیاریی هونەریی خەڵك بەرز بووەتەوە و هەست بە جیاوازییەکان دەکات.
هەرگیز دژ بە بەهرە و توانای کەس نەبوومە و نیم و ناشبم بەڵام گەییشتن بە ئاستە واڵا هونەرییەکەی حەسەن زیرەک شەونخوونییەکی زۆر و ڕەنجی فەرهادی گەرەکە.
حەسەن زیرەک یەکە و قەتیش پاتە نابێتەوە. ڕەنگە بە هەزاران سەوداسەر و ڕێبواری قوتابخانە و ڕێبازە هونەرییەکەی بن بەڵام هەمووان تەنێ لەبەرە هونەرییەکەی زیرەکی مەزن دەخۆنەوە و سامان زیرەک،ئیحسان زیرەک و … تەنیا تامی خودی خۆیان دەدەن و نە زێتر.
ئای چەندە بەختەوەرە زیرەکی نەمر تا دێت ڕێبوار و شەیدای هونەرە ڕەسەنەکەی سەر لە ئاسمان دەسوێت!!!
دوا پەیڤ:
یەکەم: پتر لە 50 ساڵ بەسەر مەرگی جەستەیی حەسەن زیرەک دا تێدەپەڕێت کەچی هێشتاکە زۆربەی بەناو هونەرمەندی ئەمڕۆکەی کورد قەرزباری هونەرە بەرزەکەیەتی و هێشتایش پەنا بۆ ئاواز و مێلۆدییە ڕەسەنەکانی ئەم هونەرمەندە دەبەن.
دووەم: حەسەن زیرەک،زادەی دەڤەرێکە سیخناخ و لێوڕێژ بە تۆرە و ئەدەبی کوردی؛هەر بۆیە ئەم سامانە ئەدەبییە دەبێتە گەورەترین پاڵپشت بۆ حەسەن زیرەک و زووتر پێدەگات.
سێیەم: ئەوانەی پێیان وایە تەنیا لە سای بەهرەی دەنگخۆشییەوە دەتوانن کتوپڕ بەسەر پەیژەکانی هونەردا سەر بکەون و هەر بە شەوێک یەک بە یەکی قۆناخە هونەرییەکان ببڕن،تەواو لە هەڵەدان و هەرگیز هونەرمەندێکت پێ شک نایە لەپڕێک بووبێتە کوڕێک.
چوارەم: حەسەن زیرەک،خاوەنی بیرگە و زەینێکی تیژ بووە و هەرکە جارێک شیعرێکت بۆ خوێندبایەوە ،دەستبەجێ لەبەری دەکرد و بە بێ هەڵە و پەڵە و بە زمانێکی پاراو،بەرگی گۆرانی بەوەردا دەکرد.
پێنجەم: حەسەن زیرەک ،نەک حەوت مەنزەڵ بەڵكوو هەفتا قۆناخی هونەر دەبڕێت تا دەبێتە ئەو زیرەکەی کورد تا هەتایە شانازی پێوە دەکات و نەوە لە دوای نەوەیش پتر شوێن هونەرە واڵاکەی دەگرێت. چونکە حەسەن زیرەک مڵکی نەتەوەیەکە و هەرگیز ناتوانیت بە شار یان دەڤەرێکەوە بیبەستیتەوە.
شەشەم: حەسەن زیرەک ڕەنجی هەزار فەرهاد دەکێشێت و سەدان لەمپەری سەرڕێ لا دەدات تا ئەو حەسەن زیرەکەی لێ دەردەچێت کە کورد و ناکورد پەسنی دەدات و ڕێز لە هونەرە بەرزەکەی دەنێت.
حەوتەم: لە ڕۆژگارێکدا گەلانی وریا و وشیار تۆڕە جڤاکییەکان بە باشترین شێواز دەخەنە خزمەت پێشخستنی ئاستی وشیاریی گەلەکەیان،سەد حەیف و سەد مخابن ئەم دەستکەوتە بۆ نەتەوەکەی من بووەتە سەرئێشە و بگرە مێمڵ و هۆکارێکیش بۆ لەخشتەبردنی کۆمەڵ. دیارە ئەم پرسەیش لە ڕێی ژمارەیەک مرۆی هەلپەرست و کاسبکاری تەواو ئامادە و تەیاری نێو گۆڕەپانەکەوە ئەنجام دەگرێت و بە دوای ئامانجێکی پۆخڵ و دزێویشدا دەچێت کە هیچ لە بەرژەوەندی هونەر و کولتووری کوردیدا نییە و بگرە خۆڵ لە چاوی جەماوەر دەکات و خەڵک چەواشە یان بە واتایەکی ڕاستتر دەخاپێنێت. هەر بۆیە ئەرکی گشت مرۆیەکی وریا و وشیاری سەردەمە دژ بەم گێژەڵووکە هەژێنەرە بوەستێتەوە و ڕاستییەکان وەک خۆ بخاتە بەردەم جەماوەر.
شیاوی ئاماژەپێدانە ھونەرمەندی به‌ناوبانگی کورد”حەسەن زیرەک”، ساڵی 1921 (1300ی هه‌تاوی )لە شاری “بۆکان”چاوی له‌ ڕووی ژیان هه‌ڵدێنێت و پاش عومرێک چه‌رمه‌سه‌ریی و ده‌ربه‌ده‌ریی و ته‌مه‌نێک خزمه‌تکردنی گۆرانی کوردی، ڕۆژی 4ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1351(1972) نه‌خۆشی به‌رۆکی ده‌گرێت و سه‌ره‌نجامیش ئه‌م گه‌وره‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان به‌ نامورادی سه‌ر ده‌نێته‌وه‌ و بۆ هه‌میشه‌ گۆرانییه‌کانی به‌ کوردستان ده‌به‌خشێت.له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی “ناڵه‌شکێنه‌”ده‌بێته‌ دوا هه‌واری ژینی. زیره‌ک بۆ هه‌تایه‌ به‌ ده‌نگێکی ڕه‌سه‌نی نێو گۆرانی کوردی ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن،قه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نابێت گه‌ردێک بخاته‌ سه‌ر چریکه‌ی ده‌نگه‌که‌ی.
ژێدەر:
1 – دیوانی شێرکۆ بێکەس،بەرگی یەکەم،چاپی دووەم،سلێمانی 2002،لە چاپکراوەکانی پرۆژەی کتێبی دانسقە
2 – پەندی پێشینیان،شێخ محەممەدخاڵ،چاپی سێیەم،سلێمانی 2000،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
3 – گۆرانیبێژە نەمرەکان،بەشی دووەم،باکووری،چاپی یەکەم،هەولێر 2002،دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس
4 – چریکەی کوردستان،میدیا زەندی،پەخشکاری بۆرەکەیی،1376ی هەتاوی(1996)
5 – حەسەن زیرەک ،لووتکەی گۆرانیی کوردیی سەدەی بیستەم،هۆمەر نۆریاوی،دووحەوتەنامەی “دیار کهن”،ژمارە 84،گەلاوێژی 1394ی هەتاوی(2015)




نمایش فیلمی سینەمایی “نامۆ” ڕۆژی دووشه‌مه لە سینەما “سالم”ی سلێمانی ده‌ست پێده‌کات

  • مەنسوور جیهانی

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “نامۆ” لە دەرهێنانی “نادر ساعی وەر” و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەری بەئەزموونی کورد “بەختیار پەنجەیی” ڕۆژی دووشه‌مه ٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی ده‌ست پێده‌کات.

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “نامۆ” (بێگانە) Namo لە دەرهێنانی “نادر ساعی وەر”، لە بەرهەمهێنانی هاوبەشی خاتوو “مەستانە موهاجیر” و “تەهوورا ئەبوالقاسمی” و بە سەرمایەی هاوبەشی ئەکتەری ناوداری کورد “نەوید محەمەدزادە” و ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران “پێژمان بازغی” و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەری بەئەزموونی مەهابادی “بەختیار پەنجەیی” و چەندین ئەکتەری ناوداری دیکە، لەوانە: سویل شیرگیر، نادر مێهدی لوو، ناسر هاشمی، هادی ئیفتخارزادە، فیرووز عاقلی و تارا ئاقاجانی؛ ڕۆژی دووشه‌مه ٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی پێته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێده‌کات و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه “نادر ساعی وەر”‌ دەرهێنه‌ر و “بەختیار پەنجەیی” ئه‌کته‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه په‌یامێکی تایبه‌تیان ئاراسته‌ی لایه‌نگران و هۆگرانی هۆنه‌ری سینه‌ما لە هه‌رێمی کوردستان کردووه.

بەختیار پەنجەیی: یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی “نامۆ” که‌سایه‌تییه‌کی‌ ڕووناکبیریی کوردستانییه
“بەختیار پەنجەیی” ئه‌کته‌ری کوردی فیلمی سینەمایی “نامۆ” له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: “سڵاو و ڕێز، زۆر به‌خته‌وه‌رم که به بۆنه‌ی نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “نامۆ” له باشووری کوردستان خه‌ریکم له‌گه‌ڵتان ده‌دوێم. من پێموایه له‌وانه‌یه “نامۆ” به‌شێک له سینه‌مای کوردی نه‌بێت، به‌ڵام پیشاندانی ئه‌م فیلمه له هه‌ر شوێنێکی کوردستان، به جۆرێک گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م فیلمه. چونکه ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی که‌سایه‌تی ڕووناکبیری کابرایه‌کی کوردستانییه. هیوادارم که له بینینی ئه‌م فیلمه چێژ وه‌رگرن و هیوادارم که له یه‌کێک له سینه‌ماکاندا چاوم به دیدارتان شاد ببێته‌وه، زۆر سپاس.”

نادر ساعی وەر: زۆر به‌خته‌وه‌رم که فیلمی “نامۆ” له کوردستان نمایش ده‌کرێت
هه‌روه‌ها “نادر ساعی وەر”‌ دەرهێنه‌ری فیلمی سینەمایی “نامۆ” له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: “سڵاو، زۆر به‌خته‌وه‌رم که فیلمی “نامۆ” له کوردستان نمایش ده‌کرێت. زۆر یه‌ک له هه‌ڤاڵان له‌ چه‌ندین هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌وڵ و یارمه‌تی زۆریاندا تاکوو ئه‌م فیلمه بگاته قۆناغی نمایشی گشتی لە هه‌رێمی کوردستان، که زۆر سپاسی هه‌موویان ده‌که‌م. زۆرم پێخۆشه که به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێوه فیلمه‌که له‌سه‌ر په‌رده ببینم و پێکه‌وه له‌سه‌ر فیلمه‌که وتووێژ و ئاخاوتنی زۆر باش بکه‌ین. هیوادارم که ئه‌م ئاواته به زوویی بێته‌دی. تامه‌جرۆی بینینی ئێوه‌م و زۆر سپاس.”

“نامۆ” دووهەمین هاوکاری سەرمایەی هاوبەشی “نەوید محەمەدزادە” و “پێژمان بازغی” دوای فیلمی سینەمایی “ناهید” لە دەرهێنانی خاتوو “ئایدا پەناهەندە”یە کە بۆ یەکەمین جار لە تەنیشت بەرهەمی فیلمسازانی بەرچاوی سینەمای جیهان لە بەشی “فڕۆم” Forum لە حەفتایەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” Berlinale لە ئەڵمانیا نمایش کرا.

ئەم بەشە تایبەتە بە بەرهەمە سینەمایی، بەڵگەفیلم و ئەزموونییەکان لە سەرتاسەری جیهان بە تەرکیز لەسەر دوایین بەرهەمی فیلمسازانی لاو و داهێنەر و لەم ساڵانەی کە “بەڕلینالە” بەڕێوەچووە، فیلمسازانی بەرچاو بە فیلمەکانی خۆیان لەم بەشەدا ئامادەبوون.

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “نامۆ” بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئەڵمانی “ئاڕت هوود ئینتێرتەیمێنت” ArtHood Entertainment بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان پیشان دەدرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی جیهانی بەشداریی کردووە، لەوانە: شەست و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تائۆرمینا” Taormina لە وڵاتی ئیتالیا، چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “هۆنگ کۆنگ” Hong Kong، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دووساڵانەی “فڕانکفۆڕت” لە وڵاتی ئەڵمانیا، دەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تاوان و دەردیسەر”ی Crime and Punishment ئەستەنبووڵ لە وڵاتی تورکیا و هەروەها چەندین ڕووداوی هونەری دیکە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە خەڵاتی باشترین فیلمی لە دەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تاوان و دەدیسەر”ی ئەستەنبووڵ، خەڵاتی باشترین فیلمی لە دەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بیجینگ” Beijing لە وڵاتی چین و هەروەها “بەختیار پەنجەیی” بۆ ڕۆڵ بینین لەم فیلمە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە شەست و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تائۆرمینا” لە وڵاتی ئیتالیا و هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “هۆنگ کۆنگ” بەدەستهێناوە.

هەندێک لە ستافی فیلمی سینەمایی “نامۆ” بریتین لە:
دەرهێنەر: نادر ساعی وەر، نووسەرانی هاوبەش: جەعفەر پەناهی و نادر ساعی وەر، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: وەحید بیتووتە، مۆنتاژ: جەعفەر پەناهی، دەنگهەڵگر: عەبدوالڕەزا حەیدەری، دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان، بەڕێوەبەری بەرهەم: سامان ئێران نیژاد، یاریدەدەری دەرهێنەر: ئەمیر ئێتمینان.

بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.arthoodentertainment.com/eng/arthood-library/namo_32

لینکی دانلۆدی په‌یامی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری فیلمی سینەمایی “نامۆ”:
https://we.tl/t-4BL1sWnDdG

لینکی دانلۆدی ترەیلەرەکانی فیلمی سینەمایی “نامۆ”:
https://we.tl/t-6F4EWpuwfW




سوبحان اللە بۆنی بەهەشتێ هات!… شەماڵ بارەوانی

مناڵ بووم و بیرمە، لە دێیەکەمان(دێی بارەوان) لە بەردەڕەش، گۆڕستانێکی لێبوو، لە خوار دێ و دەکەوتە نێوان هەردووك: بارەوانی گەورە و گچکە. جا خەڵکی دێ، ئەفسانە و چیرۆکی سەیر سەیریان سەبارەت بە گۆڕستانەکە دەگێڕایەوە، یەکێک لەو چیرۆکانە ئەوەبوو: کە جارێک مردووێکی ناو گۆڕستان شەو دەبێت، بە فانۆسێک دەکەوێتە دوو پیاوێکی دێی بارەوانەکەی تر.

تازە ڕۆیشتبوومە حوجرە و قوتابخانەی ئایینی و ببووم بە فەقێ، ڤیدۆیەکم کردبوو ناو موبایلەکەم، کوڕێک بوو، نیوەی کرابوو بە بەراز و نیوەکەیتریشی مرۆڤ.

زۆر جوان و هونەرمەندانە کاری مۆنتاژیان بۆ کردبوو، دەتگووت فیلمی هاریپۆتەر و بەرهەمی سینەمایی هۆڵیودە. گوایە ئەو کوڕە تاریکولسەڵات بووە و نوێژی نەکردینە و خوداوەند لە تۆڵەی ئەمە، کردوویەتی بە پەند!

جا ڕۆژێکیان کۆمەڵەك میوانمان هەبوون، منیش هەم فەقێ و هەم ئیسلامی و یەکگرتوو بووم و زۆر باوەڕم بە ئەفسانە و ئەو جۆرهخوڕافیاتانە هەبوو، منیش هینامەدەر و پیشانی هەموانمدا، عەیب نەبیت، ڤیدۆکە دەلێم، تا لە خوداوەند بترسن و نوێژەکانیان بە ڕێک و پێکی ئەنجام دەن، خزمێکان، کاکە(س)پێشووتر کەسێکی ڕادیکاڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی بوو، دواتر لێیان هەڵگەڕابوویەوە، ناوی کوڕەکەشی نابوو: زەردەشت، وەک هێمایەک بۆ زەردەشت، کە پێغەمبەری کوردانە.
جا کە ڤیدۆکەی بینی، گووتی: وڵاهی درۆی ئیسلامیەکانە.

بێگومان ئەقڵی خوڕافی، ئەقڵێکی شێواو جێگای بەزەیی و زۆر خۆشباوەڕ و نالۆجیکی و نازانستی و نابیرکەرەوە و داماوە.
فەزای کۆمەڵی کوردیش ئێستا بە حکومی ئەوەی لە سۆشیال میدیا، ئیسلامێکان چاڵاکان و سەتان گرووپ و پەیج و چی و چیان داناوە و لێشاوێک وتار و وەعزی خوڕافی و نائەقڵانی و دژە زانست و لۆژیکی پیاوانی ئایینی و بانگخوازانی سەر بە ئیسلامی سیاسی و سەلەفیگەراکان بڵاو دەکەنەوە و کاریگەری لە سەر هزری هەرزەکاری بێ ئەزموون و سادەلەوح و بێ پاگراوەند و نا ڕۆشنبیر دروست دەکەن و خەڵکێکی لەو چەشنە لە ژێرکاریگەری گوتاری ئیسلامی سیاسی و سەلەفیگەرێتیدایه، ئەو ئەقڵیەتە ئەفسانەچی و خوڕافیچیەی بەسەردا زاڵە و لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی ئیسلامی سیاسی و سەلەفیزم هەژموونیان بەسەر مینتاڵێنت و ئەقڵیەتی بەعزێکی زۆر لە تاکی کوردیەوە هەیه و خوڕافەو درۆی وایان بە ناوی ئایین و پەڕچو و موعجیزەوە دەرخوارد دەدەن و مێشک و ئەقڵ و بیر و هۆشیان بەو جۆرە خوڕافیات و درۆیانە هاکدەکەن و تێک و پێک دەدەن.

کارەسات ئەوەیه: خەڵکێک زانکۆ و شتی تەواو کردبێت و عەوامانە بیربکاتەوە و باوەڕ بەو جۆرە خوڕافیاتە بکات.

مامۆستایەکی برادەرم فیزیای تەواو کردووە و لەقوتابخانە زانست دەڵێتەوە و لێرەڕا دەڕواتە نەجەف و کەربەلا، بۆشین و ڕۆ ڕۆ و لەخۆدان و قوڕ پێوان.
برادەڕێکیترم قانون و شتی تەواو کردووە و حاکمە لە دادگاو لە یادی عاشورادا، لە حوسێنیه جەستەی خۆی خەڵتانی قامچی و شەڵاڵی خوێن دەکات!

کەسێکیتر دەناسم، پزیشکی گشتی تەواو کردووەو دەروێشی تەریقەتی عەبدولقادری گەیلانیە و بڕوای وایە:شێخ داویەتی لەشەقەی باڵ و فڕیوە!

لەحوجرەیەک دەمامەوە کاتی فەقێیاتیم، ماڵە شێخێک سەرپەرشتیان دەکرد، ڕۆژانە دەیان کچە خوێندەکاری زانکۆ و پەیمانگاو ژنە مامۆستا، دەهاتنەلای شێخ ژنێکی نەخوێنەوار، بۆ نوشتەو مراز حاسڵ بوون و گرێی بەخت کرانەوەو شت!

کەسێکیتر دەناسم واعیزێکی تەمام عەیارە، وەلێ لە بەرگی دەروونناسیدا. کابرا مامۆستای زانکۆ و سایکۆلۆژیست و پڕۆفیسۆرە و دابەزیتە ئاستی نەخوێندەوارترین مەڵا و ڕۆڵی خوڕافەگێڕێک دەگێڕێت و فرۆید و دەروونناسی تێکەڵ بە گوتارێکی ئایینی لێواو لێو لە عاتیفە و خوڕافه دەکات و لە شێوەی واعیزێکی سەربەئیسلامی سیاسی و پیاوێکی ئایینی قسە دەکات و بازاڕ بۆخۆی گەرم دەکات و مێگەڵ لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە.

کابرایەکیتر دەناسم، لە فەڕەنسا و سۆربۆن و دکتۆرای خوێندووە و خۆی پێ سارتەر و کامۆ و ئەندرێ بریتۆن و، فەیلەسوفی کوردە و لە تەسەروفات و هەڵسوکەوت و قسەکردن، دادەبەزێتە ئاستی کەسێکی شێت و فەریکە فەقێیەکی نەخوێنەوار و دەستی مەلا عەلی کەڵەک ماچ دەکات و بازاڕی فاڵ و فێڵ و نوشتە دەبووژێنێتەوە.

ئیتر ئاوایە ئازیزەکەم، لە کۆمەڵی ئەقڵ خوڕافیدا، هەزارجار بڵێیت خەڵکێک ڕۆیشتە سەرمانگ و ناسا ئاوی لەسەر مەریخ دۆزیەوە و ستیڤن هۆکینگ باسی مەترسی بونەوەری ئاسمانی کردووە لەسەر ئاییندەی مرۆڤ، زانست و ئەو قسانە قۆڕانە فلسێکی سوتاو ناهێنێت و هەزار و یەک جوێن و سوکایەتی و بێ ڕێزی بۆیەت، مادام جندۆکەی مەزهەب و دووپشکی زل زلی سزای ناوگۆڕ و موعجیزەی پەیامبە(د.خ) نەبێت، کە گوایه وەکو بەلوعە ئاو لە پەنجەکانی دەڕۆیشت.

لە کۆمەڵی خوڕافە تۆ بڵێ:
لەسەر شاخی پیرەمەگرون نووسراوە:لا ئیلاهە ئیلا اللە و لەسەر هێڵکەی مریشكێك و زگی مانگایەک و پشتی بزنێك نووسراوە(اللە)،
هەزاران وەی سوبحان اللە و ماشااللەت لە کۆمێنت بۆ دێت!

وەکو چون بینیمان لەو یەك دوو ڕۆژی بەرێ گەنجێک مرد، گوایە ئەو گەنجەی کە سەر بەئیسلامی سیاسی بوو و گرنگی بە ڕیوایەت و دین و شت داوە، بۆنی میسك و شت لە لەشی هاتووە و ئەم پەیجی ئیسلامی سیاسی داماو، بۆ ئەویتری بەستەزمان، ئەو هەواڵە خوڕافی و تڕوهاتەیان حەواڵە دەکرد و لە لایان لەشکری خورافه و کۆمەڵی مێگەڵ و مرۆڤی نابیرکەرەوە و ئەفسانە پەروەر، هەزاران کۆمێنتی ماشااللە و سوبحان اللە و شتی بۆهات!

هەڵبەت پەیام و ئیدەلۆجیا و گوتاری ئیسلامگەرا و سەلەفیگەراکان خاڵییە لە ئەقڵانیەت و لۆژیك. ئیسلامگەراکان و سەلەفیگەراکان دوژمن و نەیارێکی سەرسەختی ئەقڵ و ئەقڵانیەت و بیرکردنەوەی ئەقڵانین.

ئەوان هەڵگری گوتارێکی بارگاوی بە عاتیفە و لێوان لێو لە خوڕافەن و بە حوکمی لاوازییان لە لۆژیک و ئەقڵانیەتدا هەرگیز، ناتوانن دیالۆک و موخاتەبەی ئەقڵ بکەن و بکەونە گفتوگۆ و دیبات لەگەڵ ئەقڵ.

بۆیە ئەقڵ و ئەقڵانیەت لە کوێ بوو ئەوان دژایەتی ئەو شوێنەدەکەن و لە ترسی ئەو شوێنە ڕادەکەن و ئەقڵ و لۆژیك و فەلسەفە وەکو دەعباو دڕندەیەک و دوژمنی خواداوەند پێناسەکەن.

ئاخر کەسابەت و بازاڕی ئەوان لەسەر خوڕافە و بیری ئەفسانەگەرێتی و لەناو مێگەڵدایە، نەک لە لای مرۆڤی هۆشیار و کێڵگەی زانست و هەرێمی ئەقڵانیەت.

ئەوان هەڵگری بیرکردنەوەیەکی مێژووی و کلاسیکی و ئیدەلۆژی و دۆگمایی و فیقهی سادە و زۆر سەرەتایی و تاخواحەزبکات خوڕافین.

چیرۆکەکان سەبارەت بەو جۆرە خوڕافە و ئەفسانە پڕۆ پوچانە هێندە زۆرن، پێنج کتێبیان لەسەر بنووسرێت تەواو نابێت.
ئەوە بیرمە ماڵمان لە دێی بارەوان بوو و مناڵ بووم، کچێک لە دێیەکی نزیک دێیەکەمان، دێی(ت…) گوایە ڕۆشتووە بۆ بەهەشت و گەشتی دۆڵەکانی دۆزەخی کردووە و زڕدایکەکەی لە دۆزەخ و دایکی حەقیقی خۆیشی لە بەهەشت بینیوە و، بووە بە فریشتەی ئاسمان و خوداوەند هەموو شتێکی پێ بەخشیوە و تەنانەت مەلەوانی لەناو حەوزی کەوسەرێ کردووە.
خزمێکمان هەبوو زۆر کۆمێدی بوو، دەیگووت: وڵاهێ درۆی دەکات، شەو لەبەر خەوێ میزی بەخۆی داکردووە و دەڵێت لە حەوزی کەوسەرێ مەلەوانیم کردووە.

جا خەڵک لەسەرتاسەری کوردستان و تەنانەت لە دەوڵاتانی تری وەکو تورکیا و سوریا و ئێرانیش پۆل پۆل دەهاتن بۆلای، بە مەبەستی مراز حاسڵ بوون و مناڵ بوون و چاکبوونە و چوونە بەهەشت و شتی لەوجۆرە.

بیرمە شەوێک کۆمەڵێک پیاوی دێیەکەمان، کە مەڵای دێیەکەشمانی لەگەڵدابوو، هەموو ڕۆیشتن بۆلای ئەو کچە، لەوێ کوڕی پلکم، کە پێشووتر شەلەل لە دەم و لێو و شتی دابوو، گووتی بە کچە بڵێن با بێت، کچە هات و تا هێزی تیابوو دوو شاپی لە قڕ و قەپۆزی دا، تا بگەڕێتەوە سەر شێوەی سروشتی و ئاسایی جارانی خۆی.

لە ڕێگا، کە دەگەڕاینەوە بۆ دێی بارەوان، شەو بوو و هەموان لەناو پاشی پیکابێکی مۆدیل هەشتاو دووبوو، سێ بوو باشم بیرنەماوە، دابووین، مەڵای دێیشمان لەگەڵدابوو، وەکو ئاماژەم پێکرد، ئەوە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەڵێم.

هەڵەنەبم تەنها من و منداڵێکی تر لەنێویاندابووین، جا لە ڕێگا هەرهێندەمان زانی مەڵا: گووتی سوبحان اللە سوبحان اللە، هەموان وتیان چیبوو، چیبوو؟!

مەڵا گوتی:نەتان بینی؟ نورێک لە سەر ئەو دێیه و ڕێک لە ڕاست ماڵی کچە بەرزبووەوە بۆ ئاسمان، هەموان پێکەوە دامانە سەڵاوەت لێدان و ئەستەغفیر و الڵە و اللە و ئەکبەر و، اللە و مەسەڵی عەلا سەیدینا موحەمەدمان یەک بەدەنگ پێکەوە دەگووتەوە و دەنگمان دەگەیشت بە کەشکەڵانی ئاسمانێ.

جا ئەو مەڵایە لە دێیەکەمان، هەموو وتارێکی ڕۆژی جومعان دەیگووت: دەجال لە ئێرانێ بە زنجیر بەستراوەتەوە و ئاخیری زەمانە و هەبزانە زنجیرەکان بپسێنێت و بێت. زەندەقم لە دەجال چووبوو شەو بە ترسی دەجالەوە دەخەوتم و چەندینجار لە ترسی دەجال شەو میزم دەکرد بەخۆم داو دەمگووت: کێ ناڵێت کاتێک خەڵکی دێ هەموان لە پڕمەی خەوداین و دەجاڵ نایەت و بدات بەسەرماندا و جینۆسایدمان بکات و سەرمان ببڕێت؟

زۆرجار بەهۆی فۆبیای هاتنی دەجالەوە دەڕۆیشتمە سەر بانێ و سەیرم دەکرد بزان دەجال نەهات هاهاها.

جا سەبارەت بەو نورەی مەڵا، ڕۆژی دواتر، بێ ئەوەی خۆم نوور و شتم بینی بێت، بە ماڵەوە و دایکموانم گووت: بەو خوایەی شەو، بەهەردووک چاوەکانی خۆم بینیم نوور لە ئاسمانی دێی ماڵی کچەکە بەرزبووەوە، ئەوانیش هەموان دایانە سەڵاوەت دان و وەی ماشاالڵە و شت هاهاها
جا پلکە (خا..) هەبوو، خزم و جیرانمانبوو بە قەد دایکمم خۆشدەویست، ڕۆحی شادبێ لەگەڵ ڕۆحی دایکم.
Shamal Ismael Kareem
ڕۆژێک لەماڵی ئێمە لەگەڵ هەموو ماڵەوە پێکەوە دانیشتبوون و وەک چۆن لە هەموو دەر و دەڤەر دێ، باس باسی ئەو کچە و موعجزەکانی بوو، لە ماڵی ئێمەش ئەو باسه بوو.
من و کاکە شەعبانی هاوڕێی سەردەمی مناڵیم، ڕۆیشتینە دەرەوە و لەبەر پەنجەرەی ژوورەوە، ئەوکات (ساڵی١٩٩٩)، بۆنێکی فەڕەنسی هەبوو، بۆنی زۆر تیژ بوو، باو باوی ئەو بۆنەبوو، جا من و شەعبان بۆنێکی فەڕەنسیمان لابوو لە بەر پەنجەرەکە تۆزێکمان ڕژاند و بۆنی خێرا بەو ناوەدا پەرش و بڵاو بووەوە و گەیشتە ژوورەوە، دایکم و پلکە( خ) گوتیان سوبحان اللە سوبحان اللە، ئەوانەی لە ژوورەوە بوون گوتیان:چیبوو، چیبوو؟!
ئێمەش لەبەر پەنجەرەکە گوێمان بۆ شڵکردبوون بزان چی دەڵێن،
دایکم و پلکە(خا…)گوتیان: سوبحان اللە لە گەورەییت خودایه، چۆن باسی ئەو کچەمان کرد و یەکسەر بۆنی بەهەشتێ هات!
من و شەعبانی هاوڕێم بە پێکەنینەوە چوینە ژوور و حەقیقەتی چیرۆکی بابەتی بۆنەکەمان بۆ باسکردن، هەموان دایانەقاقا و دایکم و پلکە(خ)یش تێر قسەیان پێگووتین.




چیرۆکی جینۆسایدکردن و به‌که‌نییزه‌کردنی کچانی ئێزدی له‌ ده‌می کچێکی ڕزگاربووه‌وه… هیوا ناسیح

کورته‌یه‌کی مێژوویی

هه‌موو ده‌زانین که‌ داعش ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ پەلاماری شارۆچکەی شەنگال و گونده‌واره‌کانی ده‌وروبه‌ری دا و داگیریکرد. وه‌ک هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ ده‌‌ڵێن لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٢٩٣ که‌سیان به کۆمه‌ڵکوشت هاوکات نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار و پێنجسه‌د ژن و پیاو و مناڵیشیان ڕفاند. بۆ ئه‌مانه‌ش پشتیان به‌ هه‌ندێک له‌ ده‌قه‌کانی قورعان، فه‌رمووده‌کانی په‌یامبه‌ر، فه‌توای هێندێ له‌ پێشه‌وایانی ئیسلام ده‌به‌ست. دیار‌ه‌ داعش زۆر تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا که ‌ده‌‌چنه‌ ئاستی تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، یه‌ک له‌و تاوانانه‌ش به‌که‌نیزه‌کردن یان به‌کۆیله‌کردنه‌، که‌ ئه‌وان وه‌ك نوێكردنه‌وه‌ى نه‌ریتێكى ره‌سه‌نى ئیسلامى شانازیىان پێوه‌ ده‌كرد. به‌ سه‌بایا بردنى و كردنیه‌ كه‌نیزه‌ك و به‌سه‌ر میر و چه‌كدارانیدا به‌خشینه‌وه‌ یان له‌ بازاڕى كۆیله‌فرۆشیدا فرۆشتن. لە مێژوودا ئەوان چەندینجار ڕووبەروی کۆمه‌ڵکوژی (فه‌رمان) مەرگ بوونەتەوە، سەرەتا لەلایەن هێزە داگیرکەرە عەرەبەکان و پاشانیش تورکەکان، بەداخەوە زۆرجار خێڵە کوردییە موسڵمانەکان، ڕۆڵی ئێجگار نێگەتیفیان بینیووە وبەشداربوون لە کۆمەڵکوژی ئێزیدیکان.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ زۆر بەجوانی باسی لە مێژووی پڕ کارەساتی ئێزدییەکانی کردووەو بە بەڵگەوە مێژووی تراژیدی ئەوان و فەرمانی کۆمەڵکوژیان دەگێرێتەوە. لەمبارەیەوە ده‌ڵێن : یەکەم فەرمانی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧ی كۆچی، لە كات و سەردەمی خەلیفەی موسڵمانان “عومەری كوڕی خەتاب”دا ئه‌نجامدراوه‌. ده‌وڵه‌تى ئیسلامیی داعش له‌ یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى (دابق) كه‌ به‌ زمانى ئینگلیزى له‌ هاوینى ٢٠١٤ و ماوه‌یه‌ك پاش گرتنى شه‌نگال و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی تر ده‌ریكرد، له‌ وتارێكدا به‌ ناونیشانى: زیندووكردنه‌وه‌ى كۆیلایه‌تى به‌ر له‌ هاتنى قیامه‌ت (احیا‌ئ العبودیه‌ قبل اوان الساعه‌) به‌ به‌شانازیه‌وه‌ باس به‌كۆیله‌كردنى كچانى ئێزدى و دابه‌شكردنیان به‌گوێره‌ى ئه‌حكامى شه‌ریعه‌ت وه‌ك ده‌سکه‌وتى جه‌نگ به‌سه‌ر چه‌كدارانیدا ده‌كات، ئه‌وه‌یش به‌ “یه‌كه‌مین كرده‌ى به‌رفراوانى به‌كۆیله‌كردنى خێزانه‌ موشریكه‌كان له‌ كاتى وه‌ستانى كاركردن به‌و حوكمه‌وه‌” له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. زۆر زانا و بیرمه‌ندیی ئیسلامی تر هه‌مان ئه‌م بۆچوونه‌یان ده‌ربڕیوه‌، كه‌ پێى وایه‌ كۆیلایه‌تى له‌ ئیسلامدا حه‌رام نه‌كراوه‌، بگره‌ رێگه‌پێدراوه‌ و ئه‌میر بۆى هه‌یه‌ دیله‌كانى جه‌نگ بگاته‌ كۆیله‌، كه‌ له‌و باره‌دا ئافره‌ته‌كانیان وه‌ك جاریه‌ به‌سه‌ر (موجاهیدان)دا دابه‌ش ده‌كرێن و هه‌ر عه‌قد و نیكاحێكى پێشوویان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.

کتێبێکی دۆکیۆمێنتی

هیچ چیرۆکێکی کاریگه‌ری نوسه‌رێک یان سیناریۆیه‌کی خه‌یاڵکردی فیلمێک، هه‌رچه‌نده‌ مه‌زن و سه‌رنجڕاکێشیش بێت ناگات به‌‌ به‌سه‌رهاتی ڕاستینه‌ی که‌سێک که‌ خۆی له مه‌رگه‌سات و تاڵی و سوێری و چیرۆکی ڕزگاربوون و هه‌ڵاتندا به‌شدار بووبێت و به‌سه‌ری هاتبێت، نمونه‌ش به‌سه‌رهاتی ڕزگاربووانی گه‌وره‌تاوانی ئه‌نفاله‌کان و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی ئێزدییه‌کانه‌.فه‌ریده خه‌ڵه‌ف ناوی راستینه‌‌ی کچه‌ کوردێکی گه‌نجی ئێزدییه‌، له‌ گوندی کۆچۆی ناوچه‌ی شه‌نگال که‌ زۆرترین ڕه‌شه‌کوژیی تێدا ئه‌نجامدرا، یه‌كێکه‌ له‌ رزگاربووانی ده‌ستی داعش و به‌چاوی خۆی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌‌ی بینیوه‌، به‌که‌نیزه‌ کراوه‌، وه‌ک کۆیله‌ی سێکس مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه‌، که‌سوکاری به‌ده‌ستی دڕنده‌کانی داعش شه‌هیدکراون، به‌ هه‌رجۆرێک بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک کچی تردا و به‌ رێگه‌یه‌کی مه‌ترسیدار و سه‌‌رکێشیکردن هه‌ڵاتوه‌ و ئیستا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، سه‌ربورده‌ی دڵته‌زێن و سه‌رنجڕاکێشی خۆی کردۆته‌ کتێبێک، که‌ به‌ هاوکاریی خانمه‌ ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌ڵمانی که‌ نوسه‌ر و پرۆڤیسۆری بواری رۆژنامه‌گه‌رییه‌ (Andrea C. Hoffmann) به‌ ناوی چیرۆکی فه‌ریده‌، ئه‌و کچه‌ی به‌سه‌ر داعشدا سه‌رکه‌وت (Farida Khalaf, Das Mädchen, das den IS besiegte) ساڵی ٢٠١٦ و به‌‌زمانی ئه‌ڵمانی و قه‌باره‌ی ٢٥٣ لاپه‌ڕه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. چیرۆکێکی زۆر کاریگه‌ر، هه‌ستهه‌ژێن، تاسێنه‌ره‌، ده‌کرێت چه‌ندان بابه‌تی رۆمان و فیلمی لێ هه‌ڵبهێنجێنرێت. به‌ خوێندنه‌وه‌ی و ته‌واوکردنی لێت نابێته‌وه‌، به‌ڵکو ڕووداوه‌کانی نێوی به‌ ماوه‌یه‌کی درێژ و رۆژانه‌ له‌ خه‌یاڵدان و نه‌ستتدا دێن و ده‌چن و له‌گه‌ڵت ده‌ژین. دڕنده‌یی بێوێنه‌ و بێسنوری داعش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فڕوفێڵی پیاوان ئاینی و به‌کۆیله‌کردنی مرۆڤ له‌‌م سه‌ده‌ی ته‌کنه‌لۆژیا و پێشکه‌وتووه‌دا ده‌بینین.

شاره‌دێی کۆچۆ

کات مانگی ته‌موزی ساڵی ٢٠١٤ یه‌ شاره‌دێی کۆچۆ که‌ گوندێكی جوانە، دەكەوێتە باكوری قەزای شەنگال بەدووری ٢٣ کم سەر بە شارۆچكەی قەیرەوان “بلیج”ە. هەروەك دەكەوێتە رۆژئاوای پارێزگای موسڵ بەدووری ١٢٠ کم، نزیکه‌ی ١٧٠٠ که‌س دانیشتوانی بووه‌، زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی خاوه‌نی ئاینی ئێزیدین، که‌مینه‌یه‌کیش کورد و عه‌ره‌بی سونه‌ بوونه‌. خه‌ڵکه‌که‌ مه‌شخوڵی کاری رۆژانه‌ و ئاسایی خۆیانن، زۆربه‌یان به‌ ڕه‌زداری و کشتوکاڵ داهاتی ژیانیان دابین ده‌‌که‌ن، باوکی فه‌ریده‌ پاسه‌وانی سنوره‌، چوار کوڕ و کچێکی هه‌یه‌ که‌ فه‌ریده‌یه‌، ئه‌م خوێندکاری پێنجه‌می ئاماده‌یی بووه‌ له‌ گوندی خۆیان و به‌تایبه‌ت له‌ وانه‌ی بیرکارییدا زۆر زیره‌ک و به‌هره‌مه‌نده‌، ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ مامۆستای بیرکاری له داهاتوودا، ئه‌م که‌ نه‌خۆشی په‌رکه‌م (فێ)ی له‌گه‌ڵدایه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند کچێکی هاوڕێ و هاوپۆلیدا سه‌رقاڵی کۆششکردن و خۆ ئاماده‌کردنن بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو که‌ ده‌چنه‌ پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی. باخی میوه‌ی وه‌ک هه‌نجیر، هه‌نار، قه‌یسی، تو و سه‌وزه‌کانیان هه‌یه‌، ژیانێکی ساکار و خاکیانه‌ ده‌ژین. براکانی یه‌کێکیان له‌م گه‌وره‌تره‌، ئه‌وانی تر مناڵترن له‌م. دایکێکی میهره‌بان و دڵسۆزیان هه‌یه‌.
فه‌ریده‌ ده‌ڵێت باپیرم وای ده‌یگێڕایه‌وه‌ (مێژووی ئێمه‌ی ئێزدی مێژووی ئازار و چه‌وساندنه‌وه‌ و ڕه‌شه‌کوژییه‌ به‌سه‌رماندا، هه‌موویان سه‌کوتیان کردوین، کورده‌ مسوڵمانه‌کان، شاکانی ئێران و سوڵتانه‌کانی عوسمانیش، به‌ جۆرێک تا ئێستا ٧٢ جار کۆمه‌ڵکوژ کراوین، جاره‌های له‌ژماره‌ نه‌هاتوو کچ و ژنه‌کانیان ڕفاندوین و به‌ که‌نیزه‌ک کراون، له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆمان ده‌ریانکردوین و تاڵان کراوین، یان به‌ هێزی شمشێر ناچارکراوین، ئاینی خۆمان بگۆڕین، پێمان ده‌ڵێن شه‌یتانپه‌رسته‌کان…هتد).

بۆ ڕێز له‌ شه‌یتان و خۆر ده‌گرن و پیرۆزه‌ لایان؟

سه‌باره‌ت به‌ بیروباوه‌ڕیان له‌ زمانی باپیرییه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه‌: خودا ویستی مه‌لائیکه‌کانی خۆی تاقیبکاته‌وه‌، بزانێت کامیان به‌‌ڕاستی ئه‌ویان خۆش ده‌وێت و بۆ هیچ بونه‌وه‌رێکی تر جگه‌ له‌ زاتی خۆی کڕنوش نابه‌‌ن، بۆیه‌ کاتێک ئاده‌می دروستکرد، داوای لێکردن که‌ کڕنوشی بۆ ببه‌ن، له‌ نێویاندا ته‌نها مه‌له‌ک تاوس ئاماده‌ نه‌بوو کڕنوشی بۆ ببات، چونکه‌ ئه‌و گوتی کڕنوشبردن ته‌نها بۆ خودایه‌، واته‌ ئه‌م له‌ تاقیکردنه‌وه‌که‌ ده‌رچوو له‌ نێو هه‌موویاندا. هه‌ر بۆیه‌ خودا زۆر خۆشحاڵ بوو پێی). ئه‌مانیش له‌‌و هه‌ڵوێسته‌وه‌ زۆر ڕێزی لێده‌گرن. به‌ڵام ته‌نها خودا ده‌په‌رستن. خۆریش که‌ هه‌موو رۆژیک رووی تێده‌که‌ن له‌ کاتی نزاکانیاندا، لای ئه‌مان نیشانه‌ی ڕۆشنایی ژیان، پیرۆزی، سه‌‌رچاوه‌ی ژیانه‌، بۆیه‌ هێمای پیرۆزییه‌ لایان نه‌ک بیپه‌رستن.

به‌جێهێشتنی ئێزدییه‌کان بۆ چاره‌نوسی ڕه‌ش

له کۆتایی ته‌موزدا داعش به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و نائاسایی ده‌ستده‌گرن به‌ سه‌ر ناوچه‌جیاجاکانی باکور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و موسڵ و ده‌وروبه‌ری، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت جیهادییه‌کان له‌ سعودییه‌، قه‌ته‌ر و تورکیاوه‌ کۆمه‌ک و چه‌ک وه‌رده‌گرن، تا سوننه‌ به‌هێز بکه‌ن. که‌ کۆنترۆڵی هه‌ر شوێنێک ده‌که‌ن سه‌رجه‌م که‌مه ئاینییه‌کانی وه‌ک دییان، ئێزدی و ته‌نانه‌ت شیعه‌کانیش کوشتوبڕ ده‌‌که‌ن، ترس و سامێکی زۆر ده‌خه‌نه‌ دڵی ناوچه‌که‌وه‌، دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی ئه‌وان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌. له‌ ١ی ئابی ٢٠١٤ دا هێزه‌ شومه‌که‌ی داعش په‌لاماری سه‌ربازگه‌یه‌کی نزیک زومار ده‌ده‌ن و کۆنترۆڵی ده‌که‌ن. ئیتر هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ ناوچه‌که‌ی ئه‌مان و ده‌شتی موسڵ نزیکتر ده‌بنه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ که باره‌گایه‌کیان له‌ شاره‌دێکه‌ی ئه‌مان هه‌یه‌ و هه‌ندێک سه‌ربازگه‌ی سوپای عێراقیش له‌ناوچه‌که‌ هه‌ن، که‌ ئه‌مان به‌ پشتوپه‌نای خۆیانیان ده‌زانن. به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌‌دا ده‌بینن که هێزه‌کانی سوپای عێراق و هێزه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ش که سه‌ربه‌ پارتی ده‌بن پێش گه‌یشتنی داعش پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن و وه‌ک باوکی ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه‌ ئێمه‌یان بۆ داعش به‌جێ هێشت و به‌گورگان خواردویان داین! به‌مه‌ زۆر په‌ست و ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆر گونده‌کانی ئه‌مان و ده‌وربه‌ر ده‌گرێته‌وه‌. ناچار ته‌نها رێگه‌ بڕیار ده‌ده‌ن خۆیان به‌رگری له‌ خۆیان بکه‌ن، ئه‌مان که‌ سێ تفه‌نگیان هه‌بوو‌ه‌ به‌ نۆره‌ ده‌چنه‌ سه‌ربان و پاسه‌وانی ده‌که‌ن، ئه‌م پێشتر باوکی فێری چه‌ک به‌کارهێنانی کردوه‌.

کاره‌سات

داعش ورده‌ ورده‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ هێرشی به‌ربه‌ریانه‌ی ئه‌وان به‌رفراوان ده‌بێت بێ هیچ به‌رگریه‌کی دیاری سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌. مرۆڤ گریانی دێت. ناوچه‌که‌ شڵه‌ژاوه‌، هه‌رکه‌س هه‌وڵ ده‌دات سه‌ری خۆی ڕزگار بکات. پورێکی فه‌ریده‌ که‌ له‌ گوندێکی تره‌وه هه‌ڵاتوه‌ دێت بۆ لایان، به‌گریانه‌وه‌ باسی ڕووداوه‌کانی موسڵ و ده‌وروبه‌ریی و تاڵان و بڕۆ و کوشت و بڕی مه‌سیحییه‌کانی ئه‌وێیان بۆ ده‌کات، ده‌ڵێت ده‌ست له‌ پیاو و ژن و مناڵیش ناپارێزن و ده‌بێت خۆتان رزگار بکه‌ن. هه‌ندێک که‌ ئۆتۆمبیلیان هه‌یه‌ هه‌ڵدێن و ڕوو له چیای شه‌نگال ده‌که‌ن، هه‌‌یانه‌ سه‌رگه‌ردان و لامسه‌لایی مل ده‌نێن، زۆربه‌ش بڕیار ده‌د‌ه‌ن بمێننه‌وه‌، یان ڕاستر بڵێین، هیچ چاره‌یه‌کی باشتر شک نابه‌ن، چونکه‌ لایان وایه‌ که‌ شاخی شه‌نگال به‌م چله‌ی هاوینه‌ که‌ زۆر بێ په‌نا و بێ دره‌خت و گه‌رم و ڕووته‌نه‌، له‌ برسێتی و تێنوێتیدا ده‌خنکێن. دۆخێکی وه‌ک ئه‌نفاله‌کان دێته‌ ئاراوه‌. که‌س ناپه‌رژێته‌ سه‌ر که‌س.
سه‌لام ناوێک که‌ عه‌ره‌بێکی سوننه‌یه‌ و کوێخای گونده‌که‌یانه‌، دێته‌ ناویانه‌وه‌ و ده‌‌ڵێت: پێویست به‌ ترس و هه‌ڵاتن ناکات، من له‌گه‌ڵ داعشه‌کاندا دانیشتووم و ئه‌وان ده‌‌ڵێن هیچتان لێ ناکه‌ن و پارێزراو ده‌بن. کاتێک ده‌پرسن: ئایا گره‌نتی هه‌یه‌،ده‌ڵێت: من به‌‌ڵێنم لێ وه‌رگرتون، هیچ له‌ کۆچۆ نه‌که‌ن. هه‌ندێک باوه‌ڕی پێ ناکه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ سارد ده‌بنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵاتن هه‌رچه‌نده‌ گومانیان هه‌یه‌. دوای چه‌ند رۆژێکی تر جارێکی تر سه‌لام کۆیان ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئێمه‌ رێکه‌وتنمان له‌گه‌لیاندا کردوه‌، که‌ ئاشتی بکه‌ن و پارێزراو بین، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌بێت، هه‌موو چه‌که‌کانی لامانه‌ ڕاده‌ستی ئه‌وان بکه‌‌ین! به‌م فڕوفێڵه‌ هه‌موو ناچار ده‌بن چه‌‌که‌کانیان ڕاده‌ست بکه‌ن تا گیان و ماڵیان پارێزراو بێت. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ سه‌لام خۆی و چه‌ند که‌سێک به‌ ئۆتۆمبیلێکه‌وه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ و چه‌که‌کان کۆ ده‌کاته‌وه‌! باوکی فه‌ریده‌ش به‌ ناچاریی هه‌ر سێ کڵاشینکۆفه‌که‌ ڕاده‌ست ده‌کات، هه‌رچه‌ند دایکی گومان ده‌بات و ده‌ڵێت، ئێ خۆ هیچ گره‌نتییه‌ک نییه‌!
هێڕشه‌کان نزیک ده‌بنه‌وه‌، له‌و ڕۆژانه‌دا داعش ده‌ست به‌سه‌ر شاری مه‌خموریشدا ده‌گرێت، که‌ نزیکی هه‌ولێره‌. ئیتر ئه‌مان ئه‌وه‌نده‌ی تر نائومێد ده‌بن، چونکه هیوایه‌کیان هه‌بوو پێشمه‌رگه‌ داکۆکیان لێ بکات. دوای چه‌ند رۆژێکی تر چه‌کداره‌کانی داعش به‌ چه‌کوچۆڵه‌وه‌ به‌ چه‌ند پیکابێک ڕوو ده‌که‌نه‌ گونده‌که‌، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ سه‌لامی کوێخاش به‌رگی ڕه‌شی وه‌ک ئه‌وانی پۆشیوه‌ و له‌ دوای پیکابه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندایه‌. ئیتر سه‌لام به‌ تۆنێکی تری ده‌نگ و وه‌ک بانگخوازێکی داعشه‌کان و به‌ ئاشکرا و ده‌نگی به‌رز هاوار د‌ه‌کات: هاتوین بۆ لاتان پێتان رابگه‌یه‌نین، که‌ بێن خواکه‌ی ئێمه‌ بپه‌رستن و ببنه‌ ئیسلام، ئێوه‌ شه‌یتانپه‌رستن و ده‌بێت واز بهێنن له ئاینی خۆتان، گه‌ر ده‌تانه‌وێت گیانی خۆتان ڕزگار بکه‌ن! ئێمه‌ سێ رۆژتان ده‌ده‌ینێ بیربکه‌نه‌وه‌ و بڕیاری خۆتان بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان به‌رپرسن چیتان به‌سه‌ردێنین!
دواتر ده‌بیستنه‌وه‌، که‌ داعشه‌کان هه‌مان داوایان له‌ گوندی هاوسێی ئه‌مان به‌ ناوی حاته‌مییه‌ کردوه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌‌که‌ی ئه‌وێ دوای داوا و هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌وان هه‌ڵاتون. ئیتر قسه‌وباس و نیگه‌رانییه‌کان ده‌گه‌نه‌ ڕاده‌یه‌ک ته‌نها باس ئه‌وه‌یه‌ چی بکه‌ن و چۆن بڕیار بده‌ن؟ باوکی ئه‌مان ده‌ڵێت: ئێمه‌ گه‌لێکین خوا به‌ ئێزدی دروستی کردوین، ئێمه‌ خوای خۆمان ده‌په‌رستین و رێز له‌ مه‌له‌ک تاوسی خۆمان ده‌نێین، مردن خۆشتره‌ له‌وه‌ی ناپاکی له‌ ئاینی خۆمان بکه‌ن، مناڵان گوێبگرن، ئاین له‌ هه‌موو شت بۆ ئێمه‌ گرنگتره‌. بیرتان نه‌چێت ئاینی ئێمه‌ فه‌رمانی پێکردوین، که‌ ره‌وشتمان باش بێت، ڕێز له‌ گه‌وران بگرین، ئێره‌یی و کاری به‌د واز لێبێنین، هه‌رگیز دوای تۆڵه‌کرنه‌وه‌ش مه‌که‌ون.. فه‌ریده‌ ده‌‌ڵێت، دوای ئامۆژگارییه‌که‌ی باوکم، هه‌موو ڕوومانکرده‌ خۆر و ده‌ستمان به‌رزکرده‌وه‌ و نزامان کرد. دواتر ئێمه‌ ڕاوێژمان له‌گه‌ڵ یه‌ککرد، ته‌واوی خه‌ڵکی گوند بڕیارماندا، که‌ ئاینی بابوباپیری خۆمان نه‌گۆڕین.
دواتر به‌رپرسێکی باڵای داعش دێت و ده‌ڵێت: بڕیاری چیتان داوه‌؟
نوێنه‌‌ری خه‌ڵکی گوند: ده‌توانین داوایی به‌زه‌یی و بوردن بکه‌ین؟
به‌‌رپرس: ئه‌وه‌ خه‌لیفه‌ بڕیار ده‌دات
نوێنه‌ر: له‌ قورئاندا هاتوه‌ که‌ (زۆرکردن له ئایندا نییه‌)
به‌‌پرس: ئێمه‌ خۆمان باشتر له ئاینه‌که‌مان ده‌گه‌ین زیاتر له‌ ئێوه‌.
چونکه‌ خه‌ڵکی گوندی حاته‌مییه‌ هه‌ڵاتبوون له‌ سێڕۆژه‌‌که‌دا، داعش به‌ ده‌یان ئۆتۆمبیلی زرێپۆش گه‌مارۆی کۆچۆ ده‌‌دات، تا هه‌ڵنه‌‌یه‌ن. به‌ جۆرێک که‌س بواری ده‌رچوونی نابێت.
له‌م رۆژانه‌دا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ست ده‌که‌ن به‌ بۆردومانی ئاسمانیی دژ به‌ هێزه‌کانی داعش، به‌ڵام تازه‌ دره‌نگه‌ بۆ ڕزگارکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وێ. هه‌رچه‌نده‌ فه‌ریده‌ ده‌‌ڵێت: هێزه‌کانی پارتی کرێکاران هه‌وڵی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵکی هه‌ڵاتوویان ده‌دا. به‌ڵام ده‌تگوت، ته‌واوی جیهان ١٧٠٠ که‌سی خه‌ڵکی کۆچۆ یان فه‌رامۆش کردوه‌!

ڕوتاندنه‌وه‌ و کۆمه‌ڵکوژیی

فه‌ریده‌ ده‌‌ڵێت: دراماکه‌ له‌ ١٥ی ئابی ٢٠١٤دا روویدا، که‌ هه‌رگیز ناتوانم فه‌رامۆشی بکه‌م. دیاره‌ له‌ سه‌ربان ده‌خه‌وتن، ده‌ڵێت: به‌یانی ئه‌‌و ڕۆژه‌ خۆمان بۆ خواردنی به‌یانی ئاماده‌ ده‌کرد له‌سه‌ربان، نزای به‌یانیشمان ده‌کرد. دیقه‌تم دا که‌ سیانزه‌ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی پیکابی‌ پڕ له‌ چه‌کداره‌وه‌ به‌ره‌و گوند هاتن، تاسام و هاواری باوکم کرد: هاتن، هاتن، هاتن ئه‌وان تا بمانکوژن! دایکم ده‌ستی براکه‌می گرت و زۆر په‌شۆکا. باوکم گوتی: به‌ڵێ داعشه‌کانن، هاتن سه‌روماڵمان ببه‌ن، وه‌ک به‌سه‌ر مه‌سیحییه‌کانی موسڵیاندا هێنان. ئیتر بانگه‌وازیان کرد که له سه‌عات دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵک له خوێندنگه‌ی گونده‌که‌ کۆببینه‌وه‌، هاوکات ڕایانگه‌یاند: هه‌رچییه‌کتان هه‌یه‌، له‌ پاره‌، زێڕ و زیو، مۆبایل و پاسپۆرت و کارتی بانک و به‌ڵگه‌نامه‌ش بیهێنن! باوکم که‌ ئه‌مه‌ی گوێ لێبوو گوتی: ئه‌ها نه‌مگوت، ئه‌وان چه‌ته‌ن، ڕێگرن، دزن، عه‌ره‌به‌کانی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ش هاوکاریانن! پاشتر روویکرده‌ ئێمه‌ و گوتی: گوێبگرن، وه‌ک فێرم کردون، ئاین گرنگترین شته‌ له‌ ژیاندا. بیرتان نه‌چێت!
هه‌موو پاره‌ و زێڕیان کۆکرده‌وه‌ و چوون بۆ باڵه‌خانه‌ی خوێندگه‌‌که‌، که‌ له‌ دوو قات پێکهاتبوو. ئه‌وان مێزێکی گه‌وره‌یان دانابوو، ده‌بوو هه‌موو شته‌ گرانبه‌هاکانمان له‌سه‌ر دابنایه‌. پیاوانیان له ژێره‌وه‌ کۆکرده‌وه‌، ژنان و کچان و مناڵانیان نارده‌ قاتی سه‌ره‌وه‌. دوا دیمه‌نی باوکم که‌ بینیم به‌ خه‌مباری نیگایه‌کی کردم، ده‌ستی له ‌ده‌ستی هه‌ردوو براکه‌م دیلان و سه‌رحه‌ددا بوو. ئه‌و نیگایه‌م بۆ هه‌میشه‌ له‌ یاده‌. داعشه‌کان زۆر و به‌ چه‌‌که‌‌وه‌ بوون، سه‌ره‌تا له خواره‌وه‌، یه‌که‌مجار به عه‌ره‌بی و دواتر به‌ کوردی، پرسیاریان کرد، ئایا بڕیارتان چییه‌؟ هیچ که‌س وڵام ناداته‌وه‌، دواتر دێنه‌ سه‌ره‌وه‌ و هه‌مان پرسیار له‌ مناڵان و ژنانیش ده‌که‌ن، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌ن به‌ناوی هه‌مووان وڵامی دانه‌وه‌: ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌‌وه‌ بڕیارمان داوه‌، که‌ ئاینی خۆمان نه‌گۆڕین. داعشه‌کان ده‌ڵێت: کێ بێته‌ سه‌ر ئیسلام، ده‌توانێت مناڵی خۆی هه‌ڵگرێ و بڕوات و ئازاد بێت. ئه‌وانی تر بمێننه‌وه، هه‌ر که‌س هه‌ڵبێت ده‌یکوژین! دیاره ژنانیش هه‌مان وڵامیان دانه‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو که‌ چه‌ند لۆرییه‌کی زلیان هێنا، پڕیان کردن له پیاو و گه‌نجه‌کان و بردیانن، به‌ دووری کیلۆمه‌ترێک گوێمان له‌ ده‌نگی ته‌قه‌‌ی زۆر بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ورێکی ته‌پوتۆزدا، دڵمان ترسا و تاساین، توشی حاڵه‌تی هیستیری بووین، چه‌کداره‌کانی لای ئێمه‌ پێده‌‌که‌نین پێمان، کاتێ پرسیارمان کرد، گوتیان: پیاوه‌کانی ئێوه‌ سه‌گن، ده‌بێت بکوژرێن! ژنان که‌وتنه‌ هاوار و قیژاندن، به‌ چه‌پۆک له‌ خۆیان ده‌دا، رۆژی حه‌شر بوو. من توشی شۆک بووم، دایکم گوتی: ئه‌مه‌ له‌ چاره‌مان نوسراوه‌ که‌ بمانکوژن، فه‌ریده‌ ده‌سته‌ڵاتمان نییه‌!

جیاکردنه‌وه‌ی کچه‌کان

فه‌ریده‌ و کچانی تری هاوته‌مه‌نی له‌ نێوان ١٢ تا ٢٥ و به‌سه‌ره‌وه‌ش له‌ دایک و مناڵه‌کان جیا ده‌کرێنه‌وه‌ و به‌زۆر سواری پاسیان ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت: پێشتر له‌ هه‌واڵه‌کاندا گوێم لێ ببوو، که‌ کچانی ئێزدی ده‌ڕفێنن و ده‌یانده‌‌ن به‌ چه‌کداره‌کانیان. بۆیه‌ چاوه‌ڕێی هه‌مان چاره‌نوسم بۆ خۆمان ده‌کرد. ئێمه‌یان برد به‌ره‌و موسڵ، دیمان ژماره‌یه‌کی زۆرتر له‌ کچان کۆکراونه‌ته‌وه‌ که‌ وه‌ک ئێمه‌ ئێزدین و خه‌ڵکی ناوچه‌ی شه‌نگالن. ئه‌م کاتێک له‌ چه‌کدارێکیان ده‌پرسێت چیمان لێ ده‌که‌ن و بۆ لێمان ناگه‌ڕین، پێی ده‌ڵێت: ئێوه‌ ده‌بنه‌ هی ئێمه‌، که‌سوکارتان کوژران! کچی ده‌ ساڵه‌شمان بینی تێماندا، پێشتر بیستبووم که‌ یه‌کێک له‌ ژنه‌کانی په‌یامبه‌ر موحه‌مه‌د نۆساڵ بووه‌. ده‌ دوانزه ساڵه‌کان تاسا بوون، نه‌یانده‌زانی چی بکه‌ن و تێناگه‌یشتن چی ڕوویداوه‌! له‌و شوێنه‌وه‌ گوێیان له‌ ده‌نگی به‌رزی ته‌له‌فزیۆنی حکومه‌تی عێراق ده‌بێت، که‌ له‌ هه‌واڵه‌کاندا ده‌ڵێت، سه‌دان هاوڵاتی خه‌ڵکی کۆچۆ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستڕێژیان لێکراوه‌ و کۆمه‌ڵکوژ کراون! ئه‌مان به‌ گریانه‌وه‌ ده‌که‌ونه پرسیار له‌ چه‌کداره‌ ڕه‌شپۆشه‌کان، دواجار راست و ره‌وان پییان ده‌ڵێن، که‌ به‌ڵێ که‌سوکارتانمان کوشتوه‌، ئێوه له‌مڕۆوه ده‌ستکه‌وتی جه‌نگ و جیهادن بۆ ئێمه و ده‌بنه‌ ژنی ئێمه‌، ئه‌وه‌ مافی ئێمه‌یه‌ و ئێوه‌ هیچ مافی ره‌تکردنه‌وه‌تان نییه‌! ئه‌م که‌ هه‌ر له‌ خه‌‌یاڵی باوک و دایک و براکانیدا ده‌بێت، نیگه‌ران و دڵپڕ و خه‌‌مگین خه‌و و خۆراکی نامێنێت.

دواتر ده‌سته‌ ده‌سته‌ پیاوی داعش دێن و وه‌ک هه‌ڵبژاردنی ئاژه‌ڵ سه‌یریان ده‌که‌ن و هه‌ر یه‌که‌ و یه‌ک یان دوان بۆ خۆیان ده‌به‌ن! سه‌ریان هه‌ڵده‌ده‌‌نه‌وه‌، چونه ڕووبه‌ندیان پێ کردبوون، جوانه‌کانیان هه‌ڵده‌بژێرن، ده‌‌ڵێن، ئێوه‌ به‌ پێی بڕیاری خه‌لیفه‌، بوکی ئێمه‌ن!! ئێوه‌ شه‌یتانپه‌رستن وشایه‌نی کوشتنن، به‌پێی یاسای جه‌نگی ئێمه‌، ئێوه‌ کۆیله‌ و که‌نیزه‌کمانن! ئێوه‌ گه‌ر ببنه‌ ئیسلام ده‌توانن شو به‌ یه‌کێکمان بکه‌ن و ببنه‌ ژنی ئه‌و، گه‌رنا وه‌ک کۆیله‌ له‌ بازاڕدا ده‌تانفرۆشین! به‌م جۆره‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هۆڵێکدا کۆده‌‌که‌نه‌وه‌ و پێیان ده‌ڵێن که شایه‌تمان له‌ دوایانه‌وه‌ بڵێنه‌وه‌، تا موسوڵمان ببن، کاتێک ئیمامه‌که‌ شادومان ده‌ڵێته‌وه‌ به‌ده‌نگی به‌رز، هیچ یه‌ک له‌ کچه‌کان به‌دوایدا نایڵێته‌وه‌، به‌مه‌ ئه‌وان ده‌هری ده‌بن. ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نابن به‌ تاکتیک و بۆ پاراستنی ئابڕو و ژیانی خۆشیان بیڵێنه‌وه‌. پێیان ده‌‌ڵێن ده‌تانه‌وێت موسوڵمان بکه‌ن و بمانکه‌ن به ژنی بکوژانی برا و باوکانمان؟

به‌ره‌و بازاڕی کۆیله‌کان

دواتر هه‌موویان به‌ دوو پاس به‌ڕێده‌خه‌ن. به‌ سه‌فه‌رێکی درێژ ده‌یانبه‌ن، که‌ ئه‌مان نازانن به‌ره‌و کوێیه‌. له‌ سنوری سوریه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌ و ده‌ڕۆن به‌ره‌و ده‌شتاییه‌کانی سوریا تا ده‌گه‌نه‌ پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی، واته‌ شاری ڕه‌قه‌! هه‌موویان ده‌به‌نه‌ هۆڵێکی گه‌وره‌وه‌ که‌ هه‌شتا کچی ئێزیدی ده‌بن، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وێ بازاڕی فرۆشتنی کچه‌ به‌دیلگیراوه‌کانه‌ به‌ شه‌ڕکه‌رانی خۆیان، که‌ بیکڕن و بێ هیچ ماره‌یی و نیکاحێک سێکسیان له‌گه‌‌ڵدا بکه‌ن، چونکه حسابی کۆیله‌یان بۆ ده‌کرێت به‌ پێی یاسای خۆیان و به فه‌توای خه‌لیفه‌که‌یان! به‌ قژی درێژ و ڕیش و به‌رگی ڕه‌شپۆشیاندا ده‌زانن که‌ سه‌رجه‌‌م کڕیاره‌کان له‌ چه‌کدار و ئه‌ندامانی داعشن، که‌ له‌ هی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک فه‌له‌ستینی، تونسی، مه‌غریبی و هی تری ئیسلامی پێکهاتوون. ده‌زانرێت که‌ ده‌یانی تر له‌ رۆژانی تردا لێره‌ فرۆشراون. هه‌ندێکیان زیاتر له‌ یه‌ک کچیان ده‌کڕی، یان بۆ دیاری ده‌یکڕین، تا بماندا به‌ که‌سێکی تر! ئیتر ڕیزیان ده‌که‌ن و پۆل پۆل کڕیاره‌ ریشنه‌‌کان دێن، فه‌رمان ده‌‌که‌ن په‌چه‌کانیان لابده‌ن، تا ڕوویان ببینن و جوانترینیان هه‌ڵبژێرن و بکڕن. ده‌‌ڵێت: سه‌یری ده‌موچاو و ده‌ست و قاچیان ده‌کردین و مامه‌ڵه‌یان ده‌کردین له‌سه‌ر ئه‌و نرخه‌ی له‌سه‌رمان دیاریکرابوو. ده‌یانپرسی که‌ ئایا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ هێشتا کچین و شومان نه‌کردوه‌؟ ئایا هه‌موو عه‌ره‌بی ده‌زانن؟؟ ده‌ستیان به‌ چه‌ناگه‌ و لێو و سه‌رماندا ده‌هێنا، سه‌یری ده‌م و دانه‌کانیان ده‌کردین، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ مه‌یدانی ئاژه‌ڵاندا بن و که‌ر و مانگا بکڕن! له‌و کاته‌دا له شه‌رم و خه‌م و دڵه‌ڕاوکێدا (فێ)که‌م بۆ هات و بورامه‌وه.

دۆزه‌خی سور

ئه‌و رۆژه‌ نزیکه‌ی ٥٠ کچ له‌وانه‌ی کۆچۆ فرۆشران. سه‌یر ئه‌وه‌ بوو ئه‌مان به‌ فێڵ و بێ هیچ شه‌رێک ده‌سگیرکرابوون، که‌چی وه‌ک ده‌سکه‌وتی جه‌نگ حسابکراون! ده‌یانگوت: مادام ئێوه‌ موسوڵمان نین، ئێوه‌ به‌شه‌ر نین، بۆیه‌ هیچ مافێکتان نییه‌. ده‌مانگوت: ئێمه‌ ده‌سگیراندارین و خاوه‌ن مێردین، که‌چی ده‌یانگوت ئه‌وان کوژراون و ئێوه‌ هی ئێمه‌ن. ئه‌م که‌ نه‌خۆشیی په‌رکه‌می هه‌یه‌‌، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ کچێکی هاوڕێی که‌ ناوی ئه‌ڤینه‌ و خه‌‌ڵکی کۆچوه‌ پێکه‌‌وه‌ ده‌بن. که‌سێک له‌وێ په‌یدا ده‌بێت هاوخه‌میان ده‌بێت، ئه‌مان لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌ که‌ ئه‌و‌ بیانکڕێت، به‌ڵام ده‌ڵێت ناتوانم. فه‌ریده‌ ده‌ڵێت: هه‌میشه‌ به‌ هه‌مان به‌رگی خۆمان و خۆشمان ناشت، تا ناشرین و پیس و پۆخڵ دیاربین و نه‌فرۆشرێین. من چونکه‌ ده‌رمانه‌کانم پێ نه‌بوو جاروبار فێ که‌م بۆ ده‌هات. پێشیان ده‌گوتین، هه‌ر که‌س هه‌وڵی هه‌ڵاتن بدات، یه‌کسه‌ر ته‌قه‌ی لێ ده‌‌که‌ین! بۆ یه‌که‌م جار ئه‌ڤین هه‌وڵی هه‌ڵاتنیاندا، سه‌رکه‌وتو نابن. کڕیاری سوری، عێراقی و سعودیه‌ ده‌هاتن، رۆژانه‌ لێمان ده‌كڕدرا. جوێنی ناشرینی، وه‌ک قه‌حبه‌، سۆزانی، پیس، بۆگه‌ن…هتد یان پێ ده‌ده‌ن. کاتێک پیاوێکی لیبی به‌ناوی ئه‌بو ئه‌فرام ئه‌ڤینی هاورێی ئه‌م ده‌کڕێت، ئه‌ڤین لێی ده‌پاڕێته‌وه‌ که‌ فه‌ریده‌ خوشکی ئه‌وه‌ و چونکه نه‌خۆشه‌، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بێت، بۆیه‌ تکای لێ ده‌کات ئه‌ویش بکڕێت. لیبییه‌که‌ و هاورێیه‌‌کی عێراقی به‌ناوی ئه‌لیاس ئه‌مان ده‌به‌ن، فه‌ریده‌ ده‌ڵێت حه‌زم ده‌کرد بزانم نرخمان چه‌نده‌، پێیان نه‌ده‌گوتین. دواتر دیار بوو چه‌ند سه‌د دۆلارێک بوو!

دواتر ئه‌م داعشه‌ ماوه‌یه‌ک لای ده‌بێت و ده‌یفرۆشێته‌ هی تر و …هتد. چه‌ند جارێک هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ڤیندا، یان به‌ ته‌نها، هه‌روه‌ها چه‌ند جارێک هه‌وڵی هه‌ڵاتنیش ده‌ده‌ن سه‌رکه‌وتوو نابن. ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌م داعشانه‌، یه‌کێکیشیان ئه‌میره‌، یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌بنه ‌ خاوه‌نی ئه‌م کچانه‌، که‌ وه‌ک ژنی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌‌ڵدا ده‌که‌ن، بێ هیچ نیکاح و ماره‌کردنێکی شه‌رعیش!! هه‌ق به‌خۆیان ده‌ده‌ن، که‌ لێیان بده‌ن، بیانچه‌وسێننه‌وه‌، زیندانییان بکه‌ن! فه‌ریده‌ جارێکیان ده‌ماری ده‌ستی ده‌بڕێت، خوێنێکی زۆری له‌به‌ر ده‌ڕوات تا له‌ هۆش خۆی ده‌چێت، جارێکی تر خۆی به‌ گوریسێک هه‌ڵده‌واسێت، پێش مردنی فریای ده‌که‌ون! مرۆڤ که‌ هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاری ئه‌وانه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، قێز له ئیسلامی سیاسی ده‌کاته‌وه‌، قێز له‌ جیهادییه‌کان و دروشمه‌کانیان ده‌کاته‌وه‌. دواتر که‌سێک به‌ ناوی ئه‌بو ئارام ده‌یانکڕێت ده‌یانبات به‌ره‌و شاری دێزه‌زور له‌ ماڵێکدا زیندانیان ده‌کات، ته‌نها بۆ سێکس کردن دێته‌وه لایان!
فه‌ریده‌ ده‌ڵێت، کاتێک یه‌‌که‌مجار و به‌زۆر ده‌سدرێژیم کرایه‌ سه‌ر، قێزم له‌خۆم ده‌کرده‌وه‌، بیرم ده‌کرده‌وه‌ گه‌ر باوک و براکانم پێم بزانن چی ده‌که‌‌ن! له‌گه‌ل ئه‌ڤیندا شه‌رممان له‌یه‌‌ک ده‌کرد سه‌یری چاوی یه‌کتر بکه‌ین. هه‌وڵم ده‌دا هه‌میشه‌ ناشرین و چڵکن ده‌ربکه‌وم تا زوو ته‌ماعم تێنه‌که‌ن. دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌ڤیندا لێکیان جیا ده‌که‌نه‌وه‌. هه‌وڵی هه‌ڵاتنی تر ده‌دات، هه‌موو جار به‌ قامچی و دار ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌درێت تا ڕاده‌ی بێهۆش بوون. کورت و پوخت ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌ک ئاژه‌ڵ سه‌یر ده‌کراین لایان!
دوای زیندانییه‌کی زۆر ئه‌میرێک ده‌ینێرێت بۆ که‌مپی سه‌ربازیی له‌‌و ناوچه‌یه‌، له‌وێ ده‌بینێ چه‌ندان کچی کۆیله‌ی تری وه‌ک ئه‌می لێێه‌ و خه‌ریکی پاککردنه‌وه‌‌ی کابینه‌کانن که‌ شه‌ڕکه‌ره‌ جیهادییه‌کان تێیدا ده‌خه‌ون، له‌وێ به‌ رێکه‌وت جارێکی تر ئه‌ڤینی هاورێی ده‌دۆزێته‌وه‌، زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت. ئه‌ما هه‌ر کچه‌ و ماڵی یه‌ک له‌و شه‌ڕکه‌رانه‌ی داعشن، بێ فه‌رمانی ئه‌وان ناتوانن هیچ بکه‌ن. له‌ جێگایه‌ک خاوه‌نه‌‌که‌ی زۆر بێزاری ده‌کات فه‌ریده‌ ده‌ست ده‌داته تفه‌نگێکی له‌وێ دانراوه‌ و میلی لێ ده‌هێنێته‌وه‌، چه‌ند که‌سێکی تر دێن و چه‌که‌که‌ی لێ ده‌ستێنن. ‌
هه‌فتانه‌ دوو جار به‌ زۆر وانه‌‌ی ئاینی ئیسلامیان پێ ده‌ڵێنه‌وه‌، به‌ زۆر ئایه‌ته‌کانیان پێ له‌به‌رده‌که‌ن و ده‌بێت به‌شداری نوێژ بکه‌ن! ده‌لێت کاتێک ده‌مانگوت: له‌ قورئاندا هاتوه‌، که‌ زۆرکردن له ئایندا نییه‌، یان ئاینی خۆتان بۆ خۆتان و هی منیش بۆ خۆم، ئه‌وان ده‌یانگوت: ئه‌وه‌ بۆ ئه‌هلی کیتابه‌ وه‌ک جوو و دییانه‌کان، بۆ ئێوه‌ی شه‌یتانپه‌رست نییه‌! له‌ هه‌موو سه‌یرتر ده‌ڵێت پیاوێک دوو که‌سی به‌ رووداوی ئۆتۆمبیل شێلابوو، دادگایان بڕیاری دابوو ده‌بێت له‌بری ئه‌و دوو موسوڵمانه‌‌ی کوشتوتن، دوو که‌سی تر بهێنیته‌ سه‌ر ئاینی ئیسلام، بۆیه زۆر هه‌وڵی له‌گه‌لمان ده‌دا، تا سزا نه‌درێت!

هه‌ڵاتن له‌ دۆزه‌خ

ئێستا بۆ سێ مانگێک زیاتر ده‌بێت لای ئه‌مانه‌، رۆژ به‌ رۆژ نائومێدتر و بێزارتر ده‌بێت به‌ جۆرێک ده‌ڵێت، مردن خه‌ڵات بوو بۆمان، ده‌ستمان ناکه‌وت! رۆژێک له کاتی پاککردنه‌وه‌ی کابینه‌یه‌ک مۆبایلێک ده‌دۆزێته‌وه، بانگی ئه‌ڤین ده‌کات، ئه‌مان گروپێکی حه‌وت هه‌‌شت که‌سین، پێیان ده‌ڵێت، ته‌گبیر ده‌که‌ن، ته‌نها کارته‌که‌ی به‌کار بهێنن تا پێیان نه‌زانرێت، له‌ گه‌نجینه‌که‌ش ده‌گه‌ڕێن مۆبالێک ده‌دۆزنه‌وه‌، کارته‌که‌ی تێده‌که‌ن و تێڵ بۆ خاڵی ئه‌ڤین ده‌که‌ن که‌ له‌ ئه‌ڵمانیایه‌، به‌ حاڵ ژماره‌که‌یان بیر دێته‌وه‌، ئه‌و پێیان ده‌ڵێت هه‌رچۆنێکه‌ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبێن بۆ شوێنێکی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازگه‌که‌ و ژماره‌ی که‌سێکیان ده‌داتێ که‌ قاچاخچییه‌ و کورده له‌ سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ربازتان ده‌کات.
کات ناوه‌ڕاستی مانگی دوانزه‌ی ٢٠١٤ یه‌ فه‌ریده‌ پلانی هه‌ڵاتن داده‌نێ، که‌ش هه‌ور و بارانه‌، دووان له‌ کچه‌کان نایه‌ن له‌گه‌لیان، ئه‌مان بڕیار ده‌ده‌ن، گه‌ر بشکوژرێن له رێگای هه‌ڵاتندا هه‌ر بڕۆن، پێنج که‌س رێک ده‌‌که‌ون و شه‌وێکی باراناوی ده‌‌که‌ونه‌ رێ، به‌ ناو قوله‌ی پاسه‌وانی و سه‌گوه‌ڕ و ترس و دڵه‌ڕاوێکدا به‌ زۆرترین خێرایی که‌ له‌ توانایاندایه رێگه ده‌بڕن ده‌گه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازگه‌که‌، به‌ ته‌نیشت رێگایه‌کی قیرتاوکراودا ده‌ڕۆن، چه‌ندان سه‌عات رێده‌‌که‌ن، تابلۆیه‌ک ده‌بینن نوسراوه‌ (حه‌سه‌که‌) ئیتر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ به‌رناده‌ن، چونکه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ زۆربه‌ی به‌ده‌ست شه‌ڕڤانانی کورده‌وه‌یه‌. سه‌رما، برسێتی و ماندوێتی و بێخه‌وی بڕستیان لێ ده‌بڕێت، قاچیان له‌ خوێندێت، کچێکی چوارده‌ ساڵییان به‌ ناوی به‌سمه‌، په‌کی ده‌که‌وێت و به‌لادا دێت، ئه‌مان ده‌چنه‌ ژێر باڵی، به‌ربه‌یان نزیکی ئاوه‌دانییه‌ک ده‌بنه‌وه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌که‌ خانوی تاکو ته‌رای لێیه‌، ده‌چنه‌ خانویه‌کی ته‌واونه‌کراوه‌وه‌ و پشویه‌ک ده‌ده‌ن، دیقه‌تی ماڵێکی نزیکیان ده‌ده‌ن، بۆیان ده‌رده‌که‌وێت داعشی نین، دوای بگره‌و به‌رده‌یه‌کی زۆر که‌ له‌ ده‌رگایان بده‌ن و داوای په‌نایان لێبکه‌ن یان نا، له‌ ناچاری و نه‌بوونی رێگایه‌کی تر ده‌چن و له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن، به‌و هیوایه‌ی بیانشارنه‌وه‌ و نان و ئاویان بده‌نێ و خه‌به‌ریان لێ نه‌ده‌ن.
ئه‌وان که‌ خێزانی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ن و کچی هاوته‌مه‌نی ئه‌مانیشیان هه‌یه‌، سه‌ره‌تا پیاوه‌که‌ دوودڵ ده‌بێت له داڵده‌ دانیان و نازانێت چی بکات، چونکه‌ ده‌ترسێت داعش پێ بزانن و بیکوژن، به‌ڵام دواتر ئه‌مان ده‌ستی ماچ ده‌‌که‌ن و ده‌ڵێن هه‌رچۆنێکه‌ چه‌ند رۆژێک په‌نامان بده‌ن، ژماره‌ی که‌سوکارمان پێیه‌، چیتان ده‌وێت ده‌تانده‌نێ. ئیتر ده‌یانبه‌نه‌ ژووره‌وه‌، ژنی ماڵه‌که‌ زۆر میهره‌بان و باش ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا، ده‌ڵێت: ئێوه‌ قاره‌مانن هه‌ڵاتون، ئێوه‌ کچی منن. برنج و گۆشتیان بۆ لێ ده‌نێت، رێزیان لێ ده‌گرن و له ژوورێکی پشته‌وه ده‌یانشارنه‌وه‌، خۆیان ده‌شۆن، تێل بۆ خاڵی ئه‌ڤین ده‌که‌ن، و ژماره‌ی قاچاخچییه‌که‌ش ده‌ده‌نه خاوه‌ن ماڵه‌که که‌ ناوی ئه‌بو یوسفه‌‌، په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌کات. فه‌ریده‌ ده‌ڵێت: دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و مه‌رگه‌ساته‌ بۆنی ماڵم کرده‌وه، ئای که‌ بۆنی ماڵ خۆشه‌! بۆیه‌که‌م جاریش دوای ئه‌و هه‌موو کاته‌ هه‌ستم کرد من دیسان بوومه‌ته‌وه‌ به‌ مرۆڤ و وه‌ک مرۆڤ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌لد ده‌کرێت.

به‌ره‌و ناوچه‌ی ئازاد

دوای پێنج شه‌ش رۆژێک مانه‌وه‌، قاچاخچییه‌که‌ موسته‌فا حه‌موو که‌ له حه‌سه‌که‌یه‌ پیکابێکیان بۆ رێکده‌خات له‌وێ ده‌ریان بکات. هه‌موو ده‌چنه‌ دواوه‌ که سندوقی پلاستکیی تێدایه‌ و له‌وێ خۆیان ده‌شارنه‌وه‌، هه‌ر پێنجیان ده‌‌که‌ونه‌ ڕێ به‌ره‌و ماڵی موسته‌فا حه‌موو له‌ حه‌سه‌که‌ به‌ قاچاخه‌ڕێدا، چه‌ند سه‌عاتێک ئۆتۆمبیله‌که‌ به‌ بیاباندا رێگه‌ ده‌بڕێت چه‌ند جارێک ده‌وه‌ستێت و شۆفێره‌‌که‌ به‌رتیل ده‌دات به‌ خاڵه‌کانی پشکنینی داعش، فه‌ریده‌ ده‌ڵێت، له‌وکاتانه‌دا هه‌ناسه‌شمان له خۆمان ده‌بڕیت! ده‌گه‌نه‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی کرێکاران و ئیتر ترسیان نامێنێت. له‌ مالی مسته‌فا پشوو ده‌ده‌ن و به‌ ئۆتۆمبیلێکی تر ده‌یاننێرن به‌ره‌و سنور، له‌وبه‌ره‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان کراوه‌ له‌سه‌ر هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی ڕزگاربووان. به‌سه‌ر ڕووباری فوراتدا ده‌گه‌نه‌ ئه‌م به‌ر سنور، له‌وێ که‌سوکاریان له‌ پێشوازیاندان. فه‌ریده‌ مامێکی به‌ ناوی عادیل چاوه‌ڕوانییه‌تی. چونکه‌ هێشتا ناوچه‌کانی خۆیان له‌ ژێر کۆنترۆڵی داعشدان، به‌ ته‌کسی به‌ره‌‌و چادرگه‌ی په‌نابه‌ران نزیکی دهۆک به‌ڕێده‌که‌ون. مامی ده‌ڵێت: هیچ هه‌واڵێکمان له باوکت و دایکت و براکانی ترت نییه‌، ته‌نها سه‌رهه‌د لای ئێمه‌یه‌ له که‌‌مپ. تۆ کچی منی و لای من ده‌بیت.
ده‌گه‌نه‌ که‌مپه‌‌که‌، خه‌ڵکه‌که‌ له‌ ڕه‌وشێکی ناله‌بار، سه‌رما و نه‌داری و بێحاڵیدان، فه‌ریده ده‌لێت: سه‌رهه‌د که شانزه‌ ساڵێک بوو، سه‌یری ناوچه‌وانی ناکردم، خه‌ڵکه‌که‌ نائاسایی سه‌یریان ده‌کردین! سه‌رهه‌د شتێکی سامناکی بینیبوو، نه‌یده‌ویست پێم بڵێت. نۆرای هاوڕێی فه‌ریده‌ش دیار نییه‌ و به‌ کۆیله‌کراوه‌! خه‌ڵکه‌که‌ هه‌ندێکیان به‌چاوی سۆز سه‌یریان ده‌که‌ن، به‌ڵام رۆژێک ژنێکیان ده‌ڵێت: کچه‌ داماوه‌کانم، ئێوه‌ عه‌یبدار کراون، ناتوانن هه‌رگیز شو بکه‌ن! به‌م جۆره‌ هێواش هێواش خۆشی ڕزگاربوونیان که‌م ده‌بێته‌وه‌، کاتێک ده‌بینێت خه‌ڵک و که‌سوکار به‌جۆرێکی تر لێیان ده‌ڕوانن. له‌گه‌ڵ کچه‌ هاوده‌رده‌کانیدا ده‌رده‌دڵ بۆ یه‌ک ده‌که‌ن. له‌ پڕ رێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی دێنه‌ لایان و سه‌رپه‌رشتیاری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ ژنێکه‌ به‌ ناوی ئه‌فراح ئامۆژگاری و ڕاوێژیان ده‌داتێ، تا ره‌وشی ده‌رونییان ئاسایی بێته‌و‌ه‌، ده‌ڵێت له پێشدا نه‌مان ده‌ویست نهێنی بدرکێنین لایان، به‌ڵام دواتر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کردین و به‌وردی هه‌موو شتێکمان بۆ گێڕانه‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌رونی ئاسوده‌ کردین له‌وه‌‌ی باری خه‌ممان لایان دانا.
ئه‌وان هاوکاریان ده‌که‌ن، که‌ به‌ر ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی ئه‌ندامی زاووزێ و هه‌روه‌ها سکپڕیش بچن پشکنین ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وان کارێک ده‌که‌ن تا ڕاده‌یه‌‌ک هه‌ست به‌ئارامی بکه‌ن، باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بێت، که‌ ئه‌وان قوربانین و چییان به‌سه‌ردا هاتوه‌ خۆیان خه‌تابار نین، نابێت خۆیان ئازار بده‌‌ن، ئه‌فراح ده‌ڵێت: ئێوه‌ شه‌ره‌فتان نه‌دۆڕاندوه‌، به‌پێچه‌‌وانه‌وه، ئێوه‌ قاره‌مانن، بۆیه‌ ئێوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆتان، ده‌بێت شانازی به‌خۆتان بکه‌ن نه‌ک شه‌رم….هتد.
رۆژێک که‌سێک که برای نۆرای کۆنه‌ هاوڕێی بێسه‌روشوێنی ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڵه‌داوان مۆبایلێکی بۆ دێنێت، و دژه‌لێت که‌ نۆرا یه‌و ده‌ڵێت نامه‌وێت له‌گه‌‌ڵ که‌‌س قسه‌ بکه‌م ته‌نها فه‌ریده‌ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت دایک و براکانیشی، ئیتر قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات ،کهه ئێستا ئه‌و له‌ موسڵه‌ و به‌ مۆبایلی خاوه‌نه‌که‌ی به‌ دزیه‌وه‌ تێل ده‌کات. پێی ده‌ڵێت منیش وه‌ک تۆ چه‌ندان که‌س ده‌سدرێژیان کردۆته‌ سه‌رم و …هتد. ئه‌م ئامۆژگاری ده‌کات که‌ هه‌وڵی هه‌ڵاتن بدات.

تروسکه‌ی ئومێد

دوای چه‌ند مانگێک و له مانگی دووی ٢٠١٥ ڕێکخراوێکی خێرخوازیی ئه‌ڵمانی دێت و ناونوسی خه‌ڵک ده‌کات بۆ وه‌رگرتنیان وه‌ک په‌نابه‌ر له‌و وڵاته‌ و ناردنیان بۆ ئه‌وێ. سه‌ره‌تا دوو دڵ ده‌بێت له‌به‌ر جێهێشتنی براکه‌ی، دوای هاندانی ئه‌وان، ئه‌م و ئه‌ڤینیش ناونوسی خۆیان ده‌که‌ن. کارمه‌نده‌که‌ پێیان ده‌ڵێت ئیوه‌ شانسی باشتان هه‌یه‌ و وه‌رده‌گیرێن.
جاروبار ده‌نگۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و یه‌ک و دووان که‌سی تری هه‌ڵاتوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ که‌مپه‌که‌، رۆژێک ته‌له‌فونی بۆ ده‌که‌ن ده‌ڵێن دایکت هه‌ڵاتوه‌ و له‌ خه‌سته‌خانه‌یه‌ له دهۆک، به‌مه‌ شاگه‌شه‌ ده‌بێت، ده‌چن و ده‌بینێت دایکی، که ئه‌م خه‌‌ریکه‌ له‌به‌ر لاوازی و خراپی ته‌ندروستی نه‌یناسێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دوو برای بچوکه‌‌‌کانیدا شڤان و که‌نیوه‌ر له‌وێن! خۆشترین هه‌واڵ ده‌بێت بۆی. دایکی ده‌یگێڕێته‌وه‌، که‌ چۆن لێکیان جیاکردونه‌ته‌وه‌ له مناڵه‌کانیشیان، مێردمناڵه‌کانیان بردوه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ مێشکیان بشۆرنه‌وه‌ و ڕاهێنانی چه‌کیان پێکردون ناردویانن بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ! ده‌یگڕێته‌وه‌ که‌ به‌ به‌رچاوی سه‌رهه‌ده‌وه‌ باوک و براکه‌ی تریان کوشتوه‌! ئیتر ئه‌مانیش خێزانێکی نوێ پێکه‌وه‌ ده‌نێن و کۆنتێنه‌رێک وه‌رده‌گرن ژیانێکی کوله‌مه‌رگی ده‌ژین،

که‌ناری ئارامیی

رۆژێکی مانگی پێنج ئه‌ڤینی هاورێی دێت و مژده‌ی ده‌داتێ که‌ ئه‌ڵمانیا قبوڵی کردون بیانبات و په‌نابه‌رییان بداتێ. ته‌نها له‌سه‌ریانه‌ پاسه‌پۆرت ئاماده‌بکه‌ن، تکتیشیان بۆ ئاماده‌ کراوه‌! هه‌واڵێکی خۆش ده‌بێت، به‌ڵام دوو دڵ ده‌بێت له‌به‌ر دایکی و براکانی، دواجار ئه‌وان ڕازی ده‌که‌ن بڕوات و ده‌ڵێن له‌ دواتردا ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین بێین. سه‌رهه‌دیش ده‌ڵێت ئه‌م هه‌له‌ له‌ کیس خۆت مه‌ده‌، له‌وێ ده‌شێ ژیانێکی نوێ ده‌ستپێبکه‌یت. ئه‌م نازانێت ئایا ته‌نها له‌ خۆشه‌ویستیدایه‌ هانی ده‌ده‌ن، یان به‌شێکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ستدرێژی کراوه‌ته‌ سه‌ر و ده‌یانه‌وێت دوور بکه‌‌وێته‌وه‌. به‌ڵام دایکیشی هانی ده‌دات بڕوات.
ده‌ڵێت: من ئاواتم بوو ببمه‌ مامۆستای بیرکاری، ده‌بوو ئێستا له‌ پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بوومایه‌، به‌ڵکو له‌وێ خوێندنه‌که‌م ته‌واو بکه‌م و ئاواته‌‌که‌م بێنمه‌ دی! کاتێکیش کۆچۆ ڕزگار ده‌‌کرێت دێمه‌وه‌ و ده‌بمه‌ مامۆستا له‌وێ.
فه‌ریده‌ له ساڵی ٢٠١٥ وه‌ له‌گه‌ڵ پۆلێکی تری هاوچاره‌نوسیدا له‌ ئه‌ڵمانیان، ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا بردیانینه‌ کلۆسته‌رێک (وه‌ک ته‌کیه‌ و خانه‌قای ئاینی مه‌سیحییه‌‌) خزمه‌تێکی زۆریان کردین. کچانی ئه‌وێ زۆر هاوکارم بوون. ئێره‌ ژیانێکی تره‌، دونیایه‌کی نوێیه‌، لێره‌ ئارام بوومه‌وه‌، ئاسایی بوومه‌وه‌، تێر بۆ که‌سوکارم گریام، که‌ پێشتر گریانیشم ناهات، کۆسته‌که‌ هێند گه‌وره‌ بوو، چوومه‌ته‌وه‌ به‌ر خوێندن، به‌ڵام پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌ییم دووباره‌ کرده‌وه‌، چاوه‌رێم دایکم و براکانم بێن و شوقه‌یه‌ک وه‌ربگرین و ژیانێکی نوێ ده‌ست پێ بکه‌ین…. دوا وته‌ی ده‌ڵێت (من ڕزگارم بوو لێیان، تا به‌ ئه‌وان نیشان بده‌م، که‌ من به‌هێزترم له‌وان).

هیوا ناسیح

سه‌رچاوه‌کان:
• Das Mädchen, das den IS besiegte: Meine Geschichte | Khalaf, Farida | ISBN: 9783404609413, Germany, 2016
• جینۆسایدی ئێزیدیەکان لە زاری شایەتحاڵەکانەوە … ئەردەڵان عەبدوڵڵا
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/6877-2016-10-18-08-15-52
• هه‌ڵسه‌نگاندنى كرده‌وه‌كانى داعش ، عومەر عەلی غەفور
https://dengekan.info/archives/7843




عێراق به‌ره‌و داھاتویەکی نادیار… شوشان مستەفا

پەیامی ئەمرۆی موقتەدا سەدر شەقامی ھەژاند

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو خوازیاری خوێنڕشتن نیە، بەڵام وتوێژیشیان ئەزمونکردوە و هیچ سودێکی نەبوە، بۆیە داوا دەکات ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی
.پێشوەخت ئەنجام بدرت
موقتەدا سەدر ئێوارەی ئەمڕۆ
چوارشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق راگەیاند و لەبەشێکی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی ئێستا لە عێراق رودەدات ململانێ نیە لەسەر دەسەڵات و ململانێش نیە لە نێوان کەسایەتییەکان، بەڵکو ململانێیە لەپێناو چاکسازی و رەوتی سەدریش لەم پرۆسەیە بەدەر نابێت، باوەڕیشی وایە چاکسازی بەبێ قوربانیدان نابێت.

باسی لەوەشکرد، هیچ سودێک لە وتوێژ و دانوستاندا نیە دوای ئەوەی گەلی قسەی خۆی کرد، بەجۆرێک لە سیستمێکی دیموکراسی ئاشتیخوازانەدا هیچ شوێنێک بۆ دەموچاوە کۆنەکان نیە، رەوتی سەدریش پشتیوانی لە رەوتی دیموکراسی دەکات بەتایبەت کە شۆڕش لە عێراق لەگەڵ دروستبونی رەوتی سەدر سەری هەڵداوە.

داوا دەکات خۆپیشاندەران بەردەوام بن لە مانەوەیان لەسەر شەقام
رێبەری رەوتی سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت و بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی کرد و ئەوەشی خستەڕو، داوا دەکات ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت، هەروەها داواش دەکات خۆپیشاندەران بەردەوام بن لە مانەوەیان لەسەر شەقام و مانگرتن، چونکە باوەڕی وایە گەل لە چینی دەسەڵاتدار بێزار بوە و دانوستانیش لەسەر بەردەوامی ئەو دۆخە رەتدەکاتەوە.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ رەوتی سەدر راسپارد
ئەوەش لەکاتێکدایە دوای هەفتەیەکی پڕ لە گرژیی و هاتنەسەر شەقامی لایەنگرانی هەردولا دژی یەکتر، لەئێستادا لایەنەکانی پێکهاتەی شیعە هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی گفتوگۆی سیاسی چڕکردوەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ رەوتی سەدر راسپارد.

بەیەکەوە دەستبکەن بە گفتوگۆیەکی جددی و بونیانەر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان
1ی ئاب هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، دۆخی ئێستای عێراق روبەڕوی مەترسی بوەتەوە وڵات بەرەو ئەوە دەچێت کە لەکۆنتڕۆڵ دەربچێت و توندوتیژی پەرەبسێنێت، بۆیە بانگەواز ئاڕاستەی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ ئەوەی بەیەکەوە دەستبکەن بە گفتوگۆیەکی جددی و بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان.

شوشان مستەفا




خۆشەویستییەکی بێ کۆتایی… نزار جاف

لە ژیانیدا دڵداری نەکرد! لەودیو یادەوەرییە ماندووەکەی کە بە ساڵانی ووشك و برنگی و بە ئازار و برینی جۆراوجۆر دەتلێتەوە ، هەروەك ئەوەی چیرۆکی دڵدارییەکی کە شووکردنێکی جرگبڕ کۆتایی پێ هێنابێت!
سەری بەرزکردەوە هەروەك ئەوەی لە پڕ بیری کردبێتەوە کە مافی خۆیەتی شنەبایەکی دڵداری و خۆشەویستی لەم ژیانە پڕ ناخۆشییەدا بەرکەوێت، بەڵام هەمیشە رووبەڕووی دیواری واقیعە تاڵەکەی کە هەمیشە بە پێچەوانەی حەز و ئارەزوی، تیایدا حەشاردرابوو، ژیانێکی زۆر سەیرە! چونکە زۆر لەوانەی کە هەرگیز لە ژیانیاندا چاوەڕوانی یان خەونیان بە ساتێکی دڵداریکردنەوە نەبینیوە، کەچی رووبەڕووی زیاتر لە چیرۆکێکی دڵداری بوونەتەوە، کەچی خۆی کە هەمیشە خەونی بە چیرۆکی دڵداریکردنێکی رۆمانسییەوە دەبینی کە واتا بە هەموو چاو ترووکاندن و ترپەی دڵ ببەخشێت، بەڵام هیچی لەوبارەوە تووش نەبوو بەڵکو لە ویستگەی چاوەڕوانییەکی یەکجار تاڵدا مایەوە.
ئەوە رۆژەی کە بینی بۆتە خێزانی پیاوێك، ژیانە نوێیەکەی پەسەندکرد و هیچ نەبوو کە رێڕەوی ژیانی بشڵەژێنێت، بەلام بابەتە هەرە گرنگەکە ئەوەبوو کە نەیدەتوانی بیرۆکەی خۆشەویستی دوای شووکردن پەسەندبکات، هەربۆیە ژیانی هاوسەری بەو جۆرەی کە داب و نەریت دەخوازێت بەڕێکرد بەڵام هەمیشە چاوەکانی بە ئاسۆی خۆشەویستی و دڵدارییەوە وبیرکردنەوە و خەیاڵی مەستی خەونە شیرینەکانی، هەڵواسرابوون.
زۆر کات لە ساتەکانی تەنیاییدا و دوای ئەوەی کە ئاهی بیابانی ووشکی نامۆیی لە دڵی ماندووی بە با دەدا و، لە کانییەکانی بە ئاگابوونی خۆی دەگەڕانەوە بۆ رابردوو و فەرهادێکی بۆ خۆی دەخولقاند کە نەك چیای بیستون بەڵکو هەموو چیاکانی کوردستان بۆ کوناودەر دەکرد.
خەونی بەو ساتە هەستیارانەوە دەبینی کە فەرهادەکەی لە نزارێکدا بە گوێیدا دەچرپێنێت: تۆم خۆش ئەوێت رووناکی هەموو ژیانم! بەڵام بەوەش شەپۆلی هەست و سۆزی پێ رانەگیرا و دەیهێنایە بەر چاوی چۆن فەرهادەکەی پەنجەکانی بەناو قژیدا بە ئەسپایی دەهێنێت و دەبات و بۆنی قژ و لەش و هەناسەکانی دەکات و دەڵێت، من هیچ عەتر و بۆنێکم ناوێت جگە لەم بۆنە.
بەڵام…تەمەن بە هەنگاوە قورسەکانی شێلای و دەیشێلێت جگە لە خەون و خەیاڵ و ئەندێشە و جیهانی دورر لە واقیعی پووچ و تاڵی هیچی تری نەبینی و نابینێت.
رۆژێك، سەری بڵندکردەوە بۆ ئاسمان و ووتی: خوایە گیان، بۆچی لەم جیهانە بێ پایان و سنوورەتدا، هیچ چیرۆکێکی خۆشەویستیت بە نسیبم نەکرد؟ ئایا بەختی سیاچارەمە یاخود دڵم بێت کە لەوانەیە لە دڵی هەموو ئافرەتانی تر بچووك بێت؟ یان نهێنییەك لە بەسەرهاتەی مندا هەبێت؟
ئای خوای میهرەبانی من، جوبران خەلیل جوبران وتوویەتی:”نەڵێیت خوا لە دڵی ئاشقاندایە، بەڵکو بڵی ئاشقان لە دڵی خوادان” دەپێم بڵێ نهێنی ئەم خۆشەویستییەی کە دڵی میهرەبانی تۆ بکات بە لانەکەی، چی بێت؟ بریا تامێکم لە خۆشەویستی بچێژیایە، خۆزکە لە دلۆپێك خۆشەویستیدا بتوامایەوە، خۆزگە لە ساتێکی خۆشەویستیدا ببوومایە خەیاڵێکی وێڵ لە دەوروبەری دڵ و مێشکی پیاوێك کە تەنها شەیدای و شێت خۆشەویستی من بووایە!
ئای ژیانی تاڵ، ژیانی پڕ ئازار و تەنیاییم، خۆزگە جارێکی تر لە سەرەتاوە ژیانم بەسەردەبرد و لە پێچ و پەناکانتدا رووبەڕووی خۆشەویستی دەبوومەوە، خۆشەویستییەك کە ژیانی هاوەسەری تونای لەناوبردنی نەبێت، خۆشەویستییەك کە بەسەر هەموو شتێکدا زاڵ بێت. خۆشەویستییەك کە بمکاتە تەنها ئافرەتێك لە بیر و دڵ ومێشك و دەرون و ویژدانی خۆشەویستەکەم و بیکاتە دوا پیاو لە چاوانمدا، ئەمەی ئەو خۆشەویستییەی کە دیخوازم و تەنها بۆ خۆشەویستییەکی لەمجۆرە دەمەوێت ژیانم دووبارە بێتەوە.
لە لووتکەی هەژانی هەست و سۆزمدا بە گەڕانەوە زەمەن، هەست بە جۆرە نیگەرانییەك دەکەم کە جۆرە ترسێك خۆی تێوە دەئاڵێنێت، ترسێك کە هۆ و نهێنییەکەی نازانم، بەتایبەتی کە پرسیار دێ بە مێشکمدا: ئایا پیاوێك لەئارادا دەبێت کە دەقاودەق وەك من بیربکاتەوە؟ ئایا پیاوێك لە دنیایەدا هەیە کە چاوی خۆی بپارێزێت لە تەماشاکردنی هەموو ئافرەتانی جیهان و تەنها خولیای دڵ و خۆشەویستی من بێت؟ من وەك خۆم ئامادەم کە خۆشەویستەکەم والێبکەم کە ببێتە یەکەم و دوا پیاو لە مێژوودا و سینەم بکەمە گەردوونێك کە هەموو خۆر ومانگ و ئەستیرەکانی تیا بدرەوشێتەوە و شەو و رۆژ بە هەموو جۆرە ووشە و جوڵە و نهێنییەکانی خۆشەویستی لایەلایەی بکەم، ئایا پیاوێك هەیە کە گونجاوبێت لەگەڵ جیهانی خۆشەویستیمدا؟

تێبینی: ئەم ووتارەم بۆ یەکەم جار بە زمانی عەرەبی لە سایتی ئیلاف بڵاوکردەوە و بە باشم زانی بۆ زمانی کردی وەریبگێڕم چونکە لام زۆر گرنگە مەبەستەکەی بپێکێت!
https://elaph.com/Web/AsdaElaph/2009/8/470054.html




چاو خشاندنێکی سەرپێی بە پیرەهەڵۆدا… نەوزاد بەندی

(پیرە هەڵۆ) دیوانێکی شیعریی هاوڕێی شاعیر نەوشیروان ئازادە لە دوو توێی 316 لاپەڕەی مام ناوەنددا و ..بە چاپ و دیزاینێکی جوان ، خۆی خستە ناو کتێبخانەی کوردییەوە ..

 نەوشیروان زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە لە بواری شیکاریی نەخۆشییەکاندا ، خزمەت بە مرۆڤەکان ئەکات ، لە پاڵ ئەوەیشدا شاعیرێکی دیار و ڕۆشنبیرێکی بەوەفا و حەقبێژ و ..کەسێکی کۆمەڵایەتیشە ..

واتا کاتێ کە لە تاقیگەدا ئەیبینی ، بڕوا ناکەیت پانتاییەکی ژیانی ئەم پیاوە شیعر و تابلۆی ویژدانیی  داگیری کردووە .. کە تەماشای شیعرەکانی ئەکەیت ، بڕوا ناکەیت ئەم پیاوە ساڵەهای ساڵ شیکاری خوێنی بۆ نەخۆشەکان کردبێ و ئێشکی گرتبێ و تا بەیانی بواریان نەدابێ  چاولێک بنێ ..

کە نەوشیروانی کۆمەڵایەتی و قسە خۆشیش ئەبینی ، بڕوا ناکەی ئەم پیاوە ، بێجگە لە بەسەرکردنەوەی هاوڕێ و خزم و دۆستانی ، بە شتێکی ترەوە سەرقاڵ بوو بێ ..

دیوانی (  پیرە هەڵۆ )  پێش ئەوەی بیخوێنیتەوە ، کۆمەڵێک گریمانەت لە لا دروست ئەکەن ، چونکە هەڵۆکان کە پیر ئەبن ، هەندێکیان خۆیان ئەکوژن ، چونکە هەیبەتیان نامێنێ و دەنوکیان کول ئەبێ یان ئەشکێ و ناتوانن ڕاو بکەن ..ئەوەیش وایان لێ ئەکا خۆیان بکوژن چونکە ژیانی سەرشۆڕیی ڕەت ئەکەنەوە ..

ئەم دیوانە بۆچی ناو نراوە پیرە هەڵۆ ؟ ئایا باس لە پیاوانێک ئەکات ..لە میللەتێک ئەکات ، کە مەرد بوون و ئێستا ئیتر لە پەل و پۆ کوتوون ؟ باس لە پیاوانێک ..لە میللەتێک ئەکات ، کە تەنها ناویان هەڵۆ بووە ئەگینا  نەیانتوانیوە هیچ ڕێکارێکی هەڵۆ بەرجەستە بکەن و ..بە ناچاریی وەک پیرە هەڵۆیەکی بێ هێز و بێ توانا و پەراوێزخراو هەڵوێست ئەنوێنن ؟  پیرە هەڵۆ ، شاعیر خۆیەتی کە ساڵانێک وایزانیوە لە ووڵاتی هەڵۆ و شێراندایە و ..بەم پاییزی تەمەنە هێشتا خەونەکەی پاراستووە  و .. هێشتا بڕوای وایە کە ئێرە مەملەکەتی سەرکەشی هەڵۆکانە ؟

لە دوورەوە

وشەکانی نێو چەوانت دەخوێنمەوە

دەزانم چی لە دڵتایە ..

لە ئاسمانی خەیاڵت دا

کام باڵندە  ،

لە پەرواز و ، برەودایه …..( ل 20)

وەک کۆمەڵگایەکی داخراوی چەپێنراو ، هەموو عەشقەکان لە دوورەوەن ..هەموو خەونەکان له دوورەوەن .. هەموو ژوانەکان خەیاڵین و .. گریمانەن ..هەموومان  سەرنجە دوور بە دوور و ..لێکدانەوە نهێنیەکانی خۆمانمان بیر ئەکەوێتەوە …

کاتێ لە پێش چاوم دەبی

خۆم بە خاوەن تۆ دەزانم ..

وا  دەزانم ئەم جیهانە

لانکەیەکە و …

دڵەی ساوام ڕادەژەنێ …. ( ل 22 )

هەمان دۆخی چەقبەستوو . . خاوەندارێتیی .. بەتاڵ بوونەوەی عەشق و جوانیی ..واتا نەبوونی ڕێگایەکی تر بێجگە لە کڕینی مێیینەیەک و زیندانکردنی هەردووکتان لە زیندانێکدا کە بە دروشم و پیرۆزیی بۆیاخ کراوە ..

گەورەترین ئومێدی هەموو لاوێک ، ئەوەیە خاوەندارێتی یان ساڵانەی کچێک بکرێت بەناوییەوە ..ئیتر ئەوە وەک خاوەندارێتیی هەموو جیهان وایە ، لەلای ئەو .. کە لە ڕاستیدا وا نییە .. ئەو دیوارە سەختانە وای کردووە هەردوو ڕەگەز وابزانن تەنها گەیشتن بە ڕەگەزی بەرامبەر یەکسانە بە هەموو سەروەرییەکان ، بە هەموو گەردوون .. کە لە ڕاستیدا ئەوانە هەموو خەون و خەیاڵی کەڵەکەبووی ساڵەهای ساڵن  ، ئەگینا گەیشتن بە یەکتری ، ڕێک وەک گەیشتنی ڕۆژانەمانە بە ئاو ..نان .، هەر شتێکی تر ، کە زۆر جار نەگەیشتن ، جوانتر و بەسوودترە .. بە واتایەکی تر ، ئەو خاوەندارێتییە خەیاڵییەی کە هیچ نییە ، یان ڕاستێکەی شتێکی زۆر ئاسایی وسادەیە و ..لێمان کراوە بە هەموو گەردوون ..دەستی تێدا ماچ ئەکرێ و شەڕی گەورەی تیرەکانی پێ دەکوژێنرێتەوە و ..ئاڵتونێکی زۆری تێدا خەرج ئەکرێ و …قەرزێکی زۆریش ..زۆر زۆر ، بۆ ئەگەری ڕاکردن و لێک جیا بوونەوە ..

لێم وون مەبە ، چونکە دووریت

دەبانێکە …

سینەی بزەم پێ شەق دەکا

لێم وون مەبە چونکە دووریت

هەواڵێکە و لەسەر سەفحەی قوڵنگی یاد

بێستوونی شادیم شەق ئەکا ……( ل 23)

دیسان لێرەدا مرۆڤە تاک ڕەهەندەکان دەردەکەون .. ئەوانەی بە داوێک دەزووەوە بە ژیانەوە بەستراونەتەوە .. ئەوانەی بەدیلی تریان نییە .. نە بەدیلی عەشق ..نە بەدیلی حوکمڕان .. نە بەدیلی سەرکردە .. تەنانەت بەدیلی خواردنیان نیە و ئەبێ هەمووان بە نەخۆشی چەوری  و داخرانی بۆرییەکانی دڵ بمرن …

تەواو .. وونبوونی ئەو ، خەنجەری دەبانە و..شەقار شەقاری ئەکا .. کونکردنی بێستوون و نائومێد بوونی فەرهاد  و ڕەنج بەخەساربوونی ، دووبارە بوونەوە و حزووری لە هەمووماندا هەیە .. ئەم نائومێدییە  بە تامی ئومێد ، ئەم ڕەشبینییە بە تامی گەشبینیی ، ئەم ددانپیانانە کە لە هەمان کات جۆرێکە لە خۆکوشتن  ، لە هەموو بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکانماندا  ، ئامادەیه .. واتا هەموو داستانێکی عەشقمان ، چەقۆ و جەنجەر و کوشتن و فرمێسکی دنیای تێدایە ..ئەمەیش بە داخەوە ،دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە پێش نەکەوتووین ..ئێمە هێشتا ئامادەین کێوی بێستوون کون بکەین بەڵام ناتوانین کێوی ئەو مێژووە هەڵەیە کون بکەین و ..لێوەی هەڵبێین بۆ دنیایەکی جوانتر …ئەوروپییەکان ڕۆمیۆ و جولێتیان تێپەڕاند ..واتا چیدی لاسایی ڕۆمیۆ ناکەنەوە .. ماکبسیان خۆش ناوێ ، تەنانەت بە شێت لە قەڵەمی دەدەن .. دێزدەمونا  وەک کار لە بەردەمیدا ڕاناکشێ ، بیکوژێ .. تەنانەت گاڵتەیان بە خۆ کوشتنەکەی ماکبس دێت …بەڵام ئێمە هێشتا حەز ئەکەین فەرهاد بین .. یان وەک  وەلی ، شێت و دێوانە بین ..بە ڕای من بەشێک لە هۆکاری  سەرهەڵگرتنی شاعیر و بیریارەکانمان ، بۆ ئەوە بووە وەک فەرهاد و وەلی و سیامەند نەبن  .. هیچ سەرسام نەبووم کە شاعیرێکی خۆمان نوسیبووی ، لێرە میترۆیەک نییە تیایدا یەکتر ببینین ، کەواتە ئەم ددانپیانانە ، هیچ نەگەیەنێ ، ئەوە ئەگەیەنێ کە شاعیرەکانمان ئەیانەوێ لەناو میترۆدا خەون ببینن نەک لەسەر کێوی بێستوون .. ئەیانەوێ لە فڕۆکەخانە چاوەڕێی یار بکەن ، نەک وەک وەلی ئاوارەی شاخ و چۆڵەوانیی بن ..ئەمەیش بۆ خۆی هەنگاوێکە ، بەڵام هەنگاوێکی خەمگین .. خەمگین بەو مانایەی میترۆ نیە و نایشبێ ..بەڵام ببووایە ، ئەکرا یەکتر بینینی جوانتری تێدا بوو

Nawzad Bandy

ایە .. ئەو دێڕە پڕە لە ڕەخنە لە دەسەڵاتێکی بەربەری و گەمژە و نەخوێندەوار ، کە ناتوانێ یان نازانێ تێبگا لەوەی شاعیرێک چی پێ خۆشە .. لاوێک خەو به چییەوە ئەبینێ .. نایەوێ تێبگا لەوەی کە میلەتێک لەو بێزارە ..کە نەیتوانیوە بچوکترین ئومێدی میللەتێک بهێنێتە دی ، بە جۆرێک هۆکاری گواستنەوەی ژێر زەوی کە لە هەموو دنیادا هەیە ، ببێتە خەون و خەیاڵ و شیعری شاعیرەکانمان .. ئەمە بۆ خۆی حەیاچوونی دەسەڵاتێکە ، هۆکاری گواستنەوەی مۆدێرن ئەوەندە مەحاڵ بێ ، ببێ بە خەیاڵ و ئیلهام و جێژوانی شاعیران  ..لە جیهانێکی مۆدێرندا کە تیایدا ووڵاتان خەریکی خۆئامادەکردنن بۆگەشت و مانەوە لە سەر مەریخ ..

تاوان نیە ئەگەر ئەمڕۆ

دارتێلی گشت شەقامەکان

ببن بە داری‌ خنکاندن

بۆ خوێنخۆر و ……….. ( ل 59 )

ئەمە ئەوپەڕی بێزاریی شاعیرە  لە سیستمێکی حوکمڕانیی کە کارێکی کردووە شەرعیەت بدرێ بە کۆمەڵکوژیی کاربەدەستان  .. ئەمەبۆچوونی زۆرینەی میللەتێکە کە شاعیر بە هێمنیی گوزارشتی لێ کردووە .. وەک دادوەرێک ، دەستوورێکی ڕاستەقینە بۆ گەلێک ئەنوسێتەوە ،تیایدا هەڵواسینی گەندەڵکاران و دوژمنانی گەل  ، بە دارتەلەکاندا ، تاوان نییە ..

ئەمە بە ڕای من جوانترین یاسایە .. هەر خوێنخۆرێکی میللەتتان بینی ، بە نزیکترین دارتەلدا هەڵیواسن ، یەکەم وەک سزایەکی دادپەروەرانە و دووەمیش بۆ ئەوەی ببێتە پەند بۆ ئەوانەی تر و نەوێرن بیر لە زوڵم و زۆر بکەنەوە ..

گیانی شەهید

کۆترێکی ئاشتی خوازە

کاتێ شادە

کە هاوڕێکەی

سەنگەرەکەی

جێ نەهێڵێ

بۆ ئافرەت و کۆشکی تازە ……( ل 91 )

لێرەدا شاعیر بەردێک ئەنێ بە تەوێڵی هەموو ئەوانەوە کە هاوڕێکانیان شەهید بوون و ..خۆیشیان کۆشک لە دوای کۆشک و..ئافرەت لە دوای ئافرەت ئەگۆڕن و تاقیئەکەنەوە ..

پێیان ئەڵێ بەم غەریزە پەرستی و وەحشیگەرییەتان ، هاوڕێ شەهیدەکانتان لەناو خاکدا خەم ئەخۆن ..

بۆچی خەم ئەخۆن ؟ بۆ ئەوەی ئەمان لە پێناوی نیشتمانێکدا شەهید بوون هەتا ئەوان خەریکی دزی و شەرواڵپیسیی بن لەسەری ..

من دەنگ بە هیچ

کەسێک نادەم

هیچ کاندیدێکم نییە ،

تا بیکەمه نوێنەری خۆم ..

خۆشەویستانم هەر ئێوەن

تەنیا کەسن

دەنگیان بەمێ

بۆیان بسووتێم وەکو مۆم …(ل 141)

لێرەدا شاعیر لە بەرەی گەلدا ماوەتەوە و ..ڕێبازی خۆی دیاری دەکات ،کە ڕێبازی گەلە و ..ئەوان بە نوێنەری خۆی ئەزانێ ..

ئەمەیش خۆی لە خۆیدا ، هەوڵدانە بۆ فێرکردنی خەڵک بۆ ئەوەی نیشتمانیی بن نەک حیزبی و تیرەگەر و کەسپەرست و بنەماڵەپەرست …کەسان و تیرە و بنەماڵەکان ئەڕۆن و گەل ئەمێنێتەوە ..

لێرەدا وانەیەکی سادە و ساکار پێشکەش ئەکا ، بەوەی کە گەل بکرێتە چەقی بڕیار و دەنگ و هیوا و هەموو بەرنامەکان .. ئەوەیش بانگەشەی یەکگرتن و ..سڕینەوەی سنووره دڕکاوییەکانی حیزب و چینایەتی و حوکمی پشتا و پشت و کۆنەپەرستی وبەربەریەتە ..

کاتێ هاتن

لەناو دڵی

نیشتمانا

هەڵمانگرتن

لە دڕکەزیی

شەوەزەنگ و

زەمهەریری

کاروانێکا

بووینە تەتەر

لە باوەشی

گەرمی خۆرا

هەڵمانگرتن

دێتە بیرتان

بۆ داگرتنی

تیشکی خۆر

چۆن لاوکی سیامەند و

دڵی پاکی خەجێ خانمان

کردە چڵێ گوڵی سووری

بەر یەخەتان

کەچی ئێوە

بێباکانە

فڕێتان دا لەبەر پێتان

دێتە بیرتان

ڕابوردووتان ….( ل 178 )

لێرەدا شاعیر ئەیەوێ خەڵکێکی چەکداری بێ مروەت و ناکەس شەرمەزار بکا ، کە سەردەمی پارتیزانیی ، گەل پەناهاندە و دایک وباوک و داڵدە و ئامێزی ئەوان بوو ،

کەچی کە گەیشتنە کورسی  دەسەڵات ، هەموو ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی میللەتیان فڕێدایە ژێر پێیان  …لێرەدا شاعیر گلەییەک ئەکا و..بە نائومێدییەوە بەو بێ مروەت و نامەردانە ئەڵێ : دێتە بیرتان؟ ‌….لە کاتێکدا دڵنیایشە کەسێک ئەو هەموو وەفا و ئەمەگەی میللەت بخاتە ژێر پێی  ، بێگومان لە یادی نییە .. لە یادیشی بێ ، گاڵتەی پێ دێ و هیچ  نرخ و ڕێزێکی بۆ دانانێت ..

بەڵام لێرەدا ئیتر بێدەسەڵاتیی شاعیر  لەبەرامبەر دەسەڵاتێکی بەربەرییدا  دەردەکەوێ‌ و ..بێجگە لە سوکە گلەییەک هیچ چارەسەر‌ وئەڵتەراتیڤێکی پێ نییە یان پێیەتی  و دەری نابڕێ .. لە  کاتێکدا من بوومایه ، وام دەووت :

ئەی‌ گەلی

هۆلاکۆ بەزێن ..

بەعس ڕوخێن ..

هەستنە سەرپێ‌ ..

ئەوەی بە میللەت ئەحەپێ ،

پەتی کەن وەک بێکەس ووتی

فڕێی دەن ..بیخەنە ژێر پێ ..

کەسێ نیشتمانفرۆش بێ ،

تێی هەڵدەن گەر ڕۆژانێکیش

کاریزمای من و تۆش بووبێ‌..

چونکە جێی قبوڵکردن و دانووستان نیە کەسانێک فیداکاریی میللەتیک فڕێدەنە ژێرپێ و بۆیشیان بچێتە سەر ..

کە تۆ دەڕۆی

بەهار ئەمرێ

مانگ لە ئاسمان

پرشنگ  لە خۆر

بزەی سەر لێویش ئەتۆرێ  … ( ل184)

ئەوەیش ئەو پەڕی خۆشەویستیە  ، کە تێکەڵاوی هەموو وەرزەکان و سروشت بووە و ..دەستکارییان ئەکا و ئەیانگۆڕێ ..

ئەوەیش وەک نزار القبانی ، لە شیعرێکیدا ئەڵێ :  ( قولي احبك

كي‌تزید وسامتي‌ ..! )

واتا :

بڵێ خۆشم ئەوێی

بۆ ئەوەی جوانتر بم ..

لێرەدا ئەو ئەبێتە بڕیاردەری  هەموو خۆشی و ئاسوودەییەک و تەنانەت ڕۆڵی پزیشکی جوانکارییش ئەگێڕێت  ..

لە ژێر چەپۆکی

پۆستاڵ ڕەشێکا

نیوەی تەمەنم

ڕۆیی بێهودە

بۆ نان بۆ ژیان

بۆ نیوەکەی دی

برای هاوخوێنیم

لێ بۆتە جەردە‌ ….. ( ل186 )

بە ڕاستی ئەمە کورت و پوختترین ژیاننامەیە بینیبێتم و خوێندبێتمەوە ،هەموو ئەوانەی هاوتەمەن و هاونەوەی  شاعیرن  ، بە خوێندنەوەی ئەو شیعرە ئاخێک هەڵئەکێشن  ، چونکە بە کورتی و بروسک ئاسا ، پێناسەی ژیانیان ئەکا ، نیوەی تەمەنیان بێگانەیەکی میلیتاریستی خێڵەکی گەمژە  خەساری کرد و .. نیوەکەی تر هاونیشتمانییەکی چاوبرسی و هەرگیز تێرنەبووی نیشتمانفرۆش ، وێرانی کرد  ..

بەڕاستی من زۆر سوپاسی نەوشیروان ئازاد ئەکەم بۆ ئەم پێناسە جوانە و ..من وەک ناسنامە تەماشای ئەکەم ..حەق وایە هەموو لە دایکبووانی ساڵانی پەنجا و شەست  و حەفتای سەدەی ڕابوردوو ئەم کورتە شیعرە کەبس بکەن و وەک ناسنامە بیخەنە گیرفانیان و .. لە بازگەکاندا نیشانی پۆلیسەکانی بدەن ..ڕاستترین و کورت و پوختترین ناسنامەیە ..

ماوەتەوە بڵێم ئەم دیوانە شیعرییەی نەوشیروان ئازاد ، قسەی زۆر زیاتر هەڵدەگرێ .. لێکدانەوە و برین و ئازار و خەونی لەبار براوی نەوەیەکی ڕۆشنبیری گەلەکەمانی هەڵگرتووە ، هەر کۆپلە  و دێڕێکی چەندین لێکدانەوە و خوێندنەوە هەڵدەگرێ .. بە جۆرێک ئەتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی مێژوویی تەماشا بکرێ ..

دواجار لە ڕووی خاڵبەندییەوە ، هێماکانی پرسیار و سەرسوڕمان و خاڵ و فاریزە و هێماکانی ترم لەنێوان و کۆتایی دێڕەکاندا نەبینی ، کە بەڕای من  بەشێکی گرنگی نوسینە بە  گشتی و شیعرە بە تایبەتیی ، هیوادارم لە بەرهەمەکانی داهاتوویدا ، ڕەچاوی ئەو دیاردەیە بکات و کاریان پێ بکات  ..

ــنەوزاد بەندی ــ ۳/۸/۲۰۲۲




یەگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادپەروەری داوای گەڕاندنەوەی ئیعدام دەكەن لە كوردستان… عەلی مەحمود محەمەد

كاتێك لە رێكەوتی 19-8-2003 تیرۆریستان بارەگای نەتەوە یەكگرتوووەكانیان لە میوانخانەی قەنات لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق تەقاندەوە, لە ئەنجامدا 22 كەس كوژرا, 15ەی بیانی بوو, لە ناویان 3 كەسیان ئێرانی و ئوردنی و میسری بوون, لە ناو كوژراوەكان نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان سیرجیۆ دی میلۆ هەبوو, كاتێك لە رێكەوتی 3-7-2007 ویسترا بڕیاری ئیعدام بەسەر تاوانباری تاوانەكە ئەوراز عەبدالعەزیز مەحمود سەعید ناسراو بە باسم كوردی جێبەجێ بكرێت, كە ناوبراو هاوكاری ئەبو مەسعەب زەرقاوی كردبوو لە نەخشە دانان بۆ ئەو تاوانە, نەتەوە یەكگرتووەكان وەك پرنسیبێك كە دژ بە ئیعدام بوو, لە گەڵ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە نەبوو , داوای گۆڕینی سزاكەی كرد.
نابێت تاوانباران لە سزا رزگاریان ببێت, بەڵام سزادان بە سەندنەوەی ژیان ناكرێت, ئێمە لە گەڵ دادپەروەرین نەك تۆڵەكردنەوە, ئیعدام سزای مەرگە بە بڕیاری دادوەر وەك توندترین سزا. لە كوردستان سزای لە سێدارەدان هەیە, بەڵام جێبەجێكردنی 15ساڵە راگیراوە لە روی كردارەییەوە, كە پێویستە وەك سزاش نەمێنێ, راگرتنەكەی هەنگاوێكی باشە, وەلێ پێویستە هەڵوەشێتەوە, نزیك 410 كەس لە كوردستان سزای ئیعدامیان لە سەرە, بەشێكیان لەوانەن سەر بە ڕەوتی ئیسلامین و بە یاسای تیرۆر سزادراون.
لە جیهان 109 ولات سزای ئیعدامی هەڵوەشاندۆتەوە, تەنها لە 55 وڵات جێبەجێ دەكرێت, رایگشتی جیهانی لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی یەكجاری ئەم سزایەن, رۆژ بە رۆژ بەرەی نەیاری سزای ئیعدام لە جیهان لە گەشەكردندایە.
دوای ئەوەی بكوژی دكتۆر هوشیار ئیسماعیل كە سزادراوی تیرۆرەو بە ئیعدام حوكم دراوە, لە چاكسازی گەوران خەلات كرا لە لایەن وەزیری كارو كاروباری كۆمەلایەتییەوە بە ئامادە بوونی چەند كادیرێكی یەكگرتووی ئیسلامی, دۆزی ئیعدام جارێكی دیكە بووەوە جێگای مشتومڕی دوو پارتی ئیسلامی سیاسی لە كوردستان, لە كاردانەوە بەرامبەر بەو روداوە هەردوو پارتەكە لە دوو بەیاننامەدا بە فەرمی داوای كاراكردنەوەی سزای لە سێدارەدانیان كردەوە لە كوردستان.
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا لە رێكەوتی 3/8/2022 بە پیت داوای جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان دەكات لە كوردستان كە دەڵێت: ” بەداخەوە لە جیاتی بەجێگەیاندنی سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژان ، خەڵات دەكرێن. بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانیە ، ئیدانەی ئەو كارە نایاسایی و سەرپێچیە دەكەین . ئەوەی كراوە لەم كەیسەدا ، لەجیاتی بكوژ لەسێدارە بدەن ! خەڵاتی دەكەن و لە ڕاگەیاندن شانازی پێوە دەكەن ، ئەوە مایەی استفزاز و سوكایەتی كردنە بە بنەماڵە و زانا و قوتابی و هاوكارانی شەهید دكتۆر هۆشیار . بەداخەوە چەندان جار دەسەڵاتداران بەڵێنی جێبەجێكردنی سزای سێدارەدانیان دا بۆ بكوژانی دكتۆر هۆشیار بەڵام نەك جێبەجێیان نەكرد بەڵكو خەڵاتیان كرد .
بۆیە داوا دەكەین داواكاری گشتی ئەو بێڕێزیە بە بڕیارەكانی دادگا قبوڵ نەكەن و دەسەڵاتداران چیتر سوكایەتی بە مافی ستەملێكراو و بڕیارەكانی دادگا نەكەن” .
هاوكات فڕاكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان لە رێكەوتی ٤ی ٨ی ٢٠٢٢ بەیاننامەیەكدا دەڵێن” داواكارین سەرۆكایەتی هەرێم و دامەزراوەی پەیوەندیدار سزای لە سێدارەدان بەسەر ئەو تاوانبارەدا جێبەجێ بكەن كە بكەری تاوانێكی چەپەڵەو مامۆستایەكی بەڕێزو خزمەتكاری گەل و وڵاتی لە شاری هەولێر تیرۆر كرد، هەر ئەمەش لەگەڵ ڕووحی شەریعەت و بنەمای عەدالەتدا گونجاوە.”.
ئەم داواكاریانەی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری داواكاری جێبەجێكردنی سزای سەر 410 راگیراوی سزای ئیعدامە لە كوردستان, سەندنەوەی ژیانە لە 410 مرۆڤ, سەپاندنەوەی رەشترین سزایە, كە رۆژ بە رۆژ لە جیهان ژمارەی ئەو ولاتانەی جێبەجێی دەكەن لە كەمبونەوەدایە.
بەم داواكارییەی یەكگرتوو و كۆمەڵ هەنگاوێك بزوتنەوەی مافی مرۆڤ و خەبات بۆ نەهێشتنی سزای ئیعدامیان بردە دواوە, لە بیریان چووە لە وڵاتی دراوسێمان لە ئێران تەنها مانگی رابردوو 33 كەس ئیعدامكران, تیایاندا مرۆڤ گەلێك هەن چۆلەگەیەكیشیان ئازار نەداوە .
داواكاری گەڕانەوەی جێبەجێكردنی سزای ئیعدام لە كوردستان دژ بە مافەكانی مرۆڤە و داواكاری سەندنەوەی ژیانە لە مرۆڤ, بەم داواارییە هەردوو پارتی ناوبراو دەچنە لیستی رەشی پاراستنی مافی مرۆڤەوە.




قەدری خۆڵ بگرن!.. فازیل شــەوڕۆ

(إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ اللَّـهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ)
صدق الله العظيم

لەو هەسارە بێسنوورە و لە ناو ئەو هەزاران هەزار پێکهاتە و توخم و گەردیلانەی دەووری ئێمەیان داوە و لە گەڵیاندا دەژین، قەت هیچ توخم و پێکهاتەیەکی ماددی وەکو خۆڵ و خاک، دووانە و هاوتا و هاوسەنگی بوونی مرۆڤ نیین. دەکرێ بڵێن مرۆڤ و بوون یەکسانن یان هاوتەریبن بە خۆڵ و خاک. با بە تێڕامانە قوولەکانی جیهانە ڕوحییانەکانەی پەیوەست بە (خۆڵ و مرۆڤ) ەوە سەرقاڵتان نەکەم ــ کە چەندان کتێبێکی مەزن و پیرۆز و قورسیان لەسەر نووسراوە. با لەوش گەڕێین کە زانست دەڵێ:” جەستەی مرۆڤ نزیکەی ٦٠٪ ئاوە و هایدرۆجین تەنها ١١٪ی ئەو بارستە ئاوە پێکدەهێنێت. هەرچەندە ئاو بۆ هەر ئۆکسجینێک لە دوو ئەتۆمی هایدرۆجین پێکدێت، بەڵام هایدرۆجین بارستەی زۆر کەمتری هەیە. دەتوانین بڵێین کە ٩٣%ی بارستەی ناو جەستەمان تۆزی ئەستێرەیە.”

تۆ وەرە، سەرنجێکی سەرپێی لەم خاڵانەدا بدە:
یەک: لەو ساتە وەختەی، مرۆڤ دێتە دونیا، تا گەڕانەوەی بۆ باوەشی خۆڵ، نەک هەر لەسەر ئەو خۆڵەیە (خاکەیە)، بەڵکو زۆر کەم بە میللیمیش لەو خۆڵە دووردەکەوێتەوە یان لێی جیا دەبێتەوە. هەمیشە پێیەکانمان، یان تەواوی جەستەمان لەسەر ئەو خاکەیە. ئەو کاتە هەست بە خۆشی ناو خۆڵ یان سەر خاک دەکەیت، کە بۆ چوار پێنج سەعاتێک لە ئاسماندا، لە نێو فڕۆکەیەکدا، دەفڕێت. واتا ئەو ساتانەی قاچەکانت لەسەر زەوی نیین. چەندە حەز بەوە دەکەی قاچە گۆد و گۆج و تەزیووەکانت بخەیتە سەر شتێک، نەرم و نیانی و تام و بۆن و بەرامەی لە خاك بچێ. هەست بە چ خۆشییەک دەکەیت کە لە فڕۆکە دادەبەزیت و قاچەکانت دیسان زەوی ماچ دەکەنەوە. هەر ئەو کەسانەی چەند شەو و ڕۆژێک بەسەر دەریادا دەمینێنەوە، دەزانن، دوورکەوتنەوە لە خاک و خۆڵ چەند هەستێکی ناخۆشە. سەرەسووڕە و گێژەخوولکە وتێکچوون و هێڵنج و کێژبوون بە شەپۆڵ و دابەز و هەڵبەزی کەشتی و پاپۆڕەکان، وات لێدەکەن دوعا دوعات بێ ساتێک زووتر بگەڕیتەوە سەر زەوییەکە ــ من بۆخۆم لە گەشتێکی دەریاییی پێنج شەش ڕۆژە، کە لە کەشتییەکە دابەزیم لە هۆشخۆم چووم. قەت هیچ شتێک وەک خۆڵ نەرم و نیانی و خۆشی و ئارامیی بە مرۆڤ نابەخشی، چ ئەوکاتەی بەسەر زەویدا دەڕوا، چ ئەو کاتەی لەسەریدا ڕادەکشێ. تەنانەی جار هەیە ئامۆژگاری دکتۆرەکانە بۆ نەخۆشەکانیان، کە لەسەر زەوی بنوون.

دوو: بە وردی دیقەتێک بدە لەو هەموو هەموو شتەی لە دەوروبەری تۆدا هەیە. ناوی یەک تاکە شتم پێ بڵێ، سەرچاوەکەی یان کانگەکەی یان ڕگەکەی کە خۆڵ و خاک نەبێ، تەنانەت بەفر و باران و تەزرە و تەمومژ و شەونمی سەر گەڵاکانیش.

سێ: هیچ کەسێک ناتوانێ پتر لە چەند ڕۆژێک بژی، گەر دەست بۆ خۆڵ و بەرهەمەکانی خۆڵ و خاک نەبات.

چوار: مرۆڤ، وەک بوونەوەرێکی زیرەک، توانای هەیە، هەزارەها داهێنان بکات و کەرەستە و شتومەکی (نەبوو) بهێنێتە، وجوود، بەڵام توانای درووستکردنی یەک گەردیلە خۆڵی نییە.

پێنج: سەرەڕای ئەو پێشکەتوونە مەزنانەی مرۆڤ، بە تایبەت لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا، کە بە چاوی خۆمان دەیانبینین، تاوەکو ئێستا ئێمە، ناوی نیوەی بونەوەرەکانی سەر زەوی و بن زەوی و ناو ئاوەکان دەزانین. هەر بۆ نموونە، تاکو ئێستا نیوەی مێش و مێشوولە و مێروولەی سەر ئەو زەوییە، نەک ناویان نییە، بۆشمان وەگیر نەبوون. جا لە نیو ئەو هەموو هەموو بوونەوەرە، مرۆڤ، تاکە بونەوەرە، کە خۆڵ و خاک پیس دەکات. هیچ هیچ بونەوەرەیەک نییە، زەرەر و زەڕری بۆ خاک و خۆڵ هەبێ، بە پێچەوانەوە، ئەوان ڕاگری هاوسەنگی تەندرووستیی خاک و خۆڵن. میروولە نەبێ، یان قڕ بێ، ئەوەندە ژیانەی هەشە، لەم هەسارەدا نامینێ.

تۆ دەزانی؛ بەگوێرەی توێژەرانی بانکی نێودەوڵەتی، جیهان لانیکەم، ڕۆژانە، ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن پاشماوەی پلاستیک و پاشماوەی تری ڕەق لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت، کە ١٠ هێندەی ئەو بڕە زیاترە لە سەدەیەک لەمەوبەر. ئەمریکا پاشای زبڵە، ساڵانە ٢٥٠ ملیۆن تۆن زبڵ بەرهەم دەهێنێت کە پێشەنگی جیهانە- نزیکەی ٤.٤ پاوند زبڵ بۆ هەر کەسێک لە ڕۆژێکدا.

دەبێ، دوای سەد ساڵێکی دیکە، چەندان هەزار تۆن ژەهرمان لەو خۆڵ و خاکە پیرۆز و جوانە کردبێ؟
گەر باسی خۆمان بکەین، لە لای ئێمە تەنها خاک و خۆڵی ناو (ماڵ)ی خۆمان، (سەردوکان و کارگە)ی خۆمان، (باخ و کێلگە و ڕەز و باغچە)ی خۆمان ــ تا ڕادەیەک، ئەوەیش نازانستییانە و بە دەر لە ئایین و ڕەوشت و بەهاکانی مرۆڤەوە، بە هی خۆمانیانیان دەزانین و دادەنێن. بڕوانە دوکاندارەکە، کە دوکانەکەی گەسکدا، خۆڵ و خاشاکە فریدەداتە بەر دوکانەکەی خۆی. بۆچێ؟ چونکە ئەو هەر دوکانەکەی بە هی خۆی دانەوە، ئەمە بۆ هەموو شوێنەکانی دیکەش ڕاستە، بە ناو ئۆتۆمبیلەکانیشەوە.

خەتا لە کێیە؟
خەتا لە هەموومانە، بەڵام بە نمرەی یەکەم، خەتای سیستەمی پەروەردەی سەقەتی ئەو سەت ساڵەی عیراق و کوردستانە، کە نەیانتوانی (مامۆستای ژینگەدۆست و مرۆڤدۆست) بەرهەمبهێنن، تا بتوانن شاگرد و خوێندکارەکانیان هۆشیار و ڕۆشنبیر کەن. لێرە خەتای مامۆستا ناگرم ــ ئەوان ڕێزیان سەرسەرم، پەروەردە سەقەتەکەی زانکۆکان، ئەوانی بە سەقەتی بەرهەم هێناوە.

پیاوانی ئایینی، بە پلەی دووەم خەتاباران، کە نەیانتوانییوە، تا ئەمساتە وەختە، ناوەڕۆک و ڕۆحی ئایینە پیرۆزەکان، بە جوانی و بە تەواوی بگەێنن. ــ من بۆ خۆم هەر کاتێک بە نیو دەرگای مزگەوتی گەورەی کۆیە، تێپەڕی بم، لە نزیک ئاودەستخانەکانی، لووتی خۆم دەگرت. ئەدی بەرپرسەکان هەستیان بەوە نەدەکرد؟ بۆ بە (٥٠) ساڵ، نەیانتوانی خزمەتی ماڵی خوای خۆیان بکەن؟
چیبکەین؟
هیچ مەکەن، تەنها قسەکانتان بکەنە کردار. سەیری سمبوورە و بزنە کێوی و ئاسک و چولەکە و قاز و مراوی بکەن، وەک ئەوان خزمەتی ژینگەی خۆتان بکەن.

کۆتا قسە. خاک و خۆڵ، دووانەی مرۆڤن، خۆ بە مردنیشمان ناتوانیین، دەستبەرداریان بین. ئەدی لە کوردرەواری، جاران کە یەکێکیان بە خاک دەسپارد، دەیانگوت:”خۆزگەم بە خۆی، خاک و خۆڵی وراتی خۆی بە نسیب بوو، ئەوەش شوکری خوای پێدەوێ!”

مرۆڤایەتیی ئێمە، نقوستانە، تا ئەو کاتەی قەدری خاک و خۆڵ دەزانین.




ئەی یار هەموو شتم لە دەستدا… قەسیدە: ستیڤان شەمزینی

لە پێناوی تۆدا هەموو شتم لە دەستدا
ئەو بەیانییە ئارامانەی گمەی کۆترێکی دڵشاد
لە خەوی ناو پێخەفی دڵنیایی خەبەری دەکردمەوە
ئەو شەوانەی بە مەستی
بەژێر دارتێلەکانی شاردا دەڕۆیشتم
لە ژێر هەنگاوەکانمدا
جۆگەلەیەکی بزێو سڵاوی لێ دەکردم
ئەو کتێبە نەخوێندراوانەی
لەسەر رەفەی کتێبخانەکەم
شۆڕشێک لەناویاندا کەوتۆتە لێواری هەڵوەرین
ئەو پیاسانەی لە باخەکانی عەقڵدا دەمکردن
ئەشکەنجەی هەوری هەوەسیان دەدا
بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ببنە بارانێکی مەغرور
ئەو ژاوەژاوە ئاژاوەچییانەی گیانیان پڕ کردبووم
لە بەڵێنی درۆی بەهەشتێک لە تەنهایی
ئەو پاڵتۆ چەرمە ئەستوورەی ببووە رووپۆشی
ژانی ئەو هەژارییەی هەمیشە دەمشاردەوە
ئەو دەستکێشە گەرم و گوڕە لە هەقیقەت چنراوەی
دەمکردە پەنجە تەزیوەکانی دەبەنگییەوە
ئەو ئینجانە شپرزە و درزتێبوانەی
گوڵی کاولبوونی دەروونی تێدا روابوو
ئەو ژوورە گەورە و نەخشەدارانەی ماڵەکەم
مێژووی پیاوێکی خەیاڵپڵاویان
لەسەر هەڵکۆڵدرابوو
ئەو جێگە نێرگزڕێژکراوانەی لە ئەزەلەوە
بۆ ژنێکی رۆیشتوو ئامادە کرابوون
ئاه هەموو شتێکم لە دەستدا
بە خودی خۆشمەوە
تەنها بۆ بەدەستهێنانی ئەو دڵە شەکەتەی تۆ
کە شوێنەواری چەندین زامی دێرینە
لە پێناوی تۆدا هەموو شتێکم لە دەستدا
ئەو گیرفانە پینەکراوانەی پڕبوون لە ئومێد
لە هەر ئومێدێکیشدا هەزاران چرۆ رسکابوون
ئەو شیعرانەی وەک سیگارەکەی دەستم
بەدیار خەیاڵە فێدارەکانمەوە دەبوونە سوتوو
ئەو پەنجەرە ناسک و هەمیشە دڵکراوانەی
پرشنگی خۆریان وەک هەوا هەڵدەمژی
ئەو نەخۆشییە مەترسیدار و تۆقێنەرانەی
بە دەنکێک حەبی پێکەنین
هەواریان دەگواستەوە
ئەو سفرە لێو بەبزە و چاوبازانەی فریویان دەدام
بانگیان دەکردم بۆ خوانێکی وشک و برینگ
ئەو نزا رەنگاورەنگانەی بە لێزمە دەبارین
بەسەر رۆژانی نغرۆبوو بە هەستی ئاوارەیی
ئەو باڵندە جوانانەی نێو کۆشکی ئەندێشە
هەمیشە رازەکانی فڕینیان بۆ دەکردمەوە
نهێنی ئاسمانیان لەلا باس دەکردم
ئەو ئاگرە بەتینانەی نێو پوش و پەڵاشی ئاوەز
کە هەمیشە دەبن بە ژێر تۆفانی عاتیفەوە
ئەو پێنووسە مانگر و خۆ بەگەورەزانەی
نەیدەویست دێڕێک موحیبەت یاداشت بکات
ئەو کەشتییە رزگارەکە خوێن تاڵانەی هۆش
نەیاندەهێشت لە وەهمی خۆمدا نقووم بم
ئەو درۆ ئێسک سووک و وەفادارانەی
رێیان لە هەقیقەت دەگرت
دەستی بچێتە خوێنم
ئەو پێڵاوە رەق و تەقە دڕاوانەی
پێیەکانیان لە دڕکی دڵشکان دەپاراستم
ئەو یادگارە کزۆڵانەی بە تەنهایی
لەسەر دەفتەری خەمێک یادداشتم کردبوون
ئاه هەموو شتێکم لە دەستدا
بە خودی خۆشمەوە
تەنها بۆ دزینی خەونی جاویدانیی تۆ
کە تێیدا پیاوێکی قەتیسماو راکشاوە
لە پێناوی تۆدا هەموو شتێکم لە دەستدا
ئەو پێغەمبەرە مژدەبەخشە نورانیانەی
مزگێنی راگرتنی نەزیفی گریان دەبەشنەوە
ئەو حەوزە بریقەدار و پڕ شپڵ و هوڕانەی
ماسی سۆز تێیاندا دەکەوێتە سەما
ئەو جیهانەی بە قوڵپ بەڕوومدا پێدەکەنی و
خۆی خستبووە نێو کەژاوەی زێڕینەوە
ئەو جلوبەرگە ئاوریشمیی و رووخۆشانەی
بە تەنافی چاوەڕوانییەوە
“با”ی نەگبەتی بردنی
ئەو جەنگە هەزار بارە و نەبڕاوانەی
لە دژی تەیری گولی نیگەرانی بەرپام کردبوون
ئەو نامە لاکێشەییانەی
دەمخستنە سندوقی سەرمەوە
هەتا ئێستاش
لە نۆبەتی خوێندنەوەدا وەستاون
ئەو ماچە هەڵچووە رەنگ بەهارییانەی
بەدیار لێوێکی ساردوسڕەوە دامرکانەوە
ئەو نەوڕەسە تاساو و خەفەتبارانەی
بەسەر دەریای غەمگینیدا سروودیان دەخوێند
ئەو خەیاڵە پەلکەزێڕینەییانەی منداڵی
لەگەڵ گەورەبووندا تووشی نەزۆکی بوون
ئەو چیرۆکە پڕ رووداو و هەیەجانانەی
لە بن پێی واقیعدا ئەنجن ئەنجن بوون
ئەو کاسێتە ریش چەرمۆ هەڵترووشکاوانەی
زەمەنیان لە ریخۆڵەکانیاندا هەڵگرتبوو
ئەو کامێرا رەنگاورەنگە کپ و بێزارانەی
وێنەی نیشتمانیان لە کاتی ژاکاندا دەگرت
کراسی رەشی ئەو دایکە بێوەژنانەی
میدالیای شەهیدەکانیان لە مل کردبوو
ئاه هەموو شتێکم لە دەستدا
بە خودی خۆشمەوە
تەنها بۆ ئەوەی لانکی پەژارەی تۆ رابژەنم
لە راڕەوی پێچاوپێچی ئەوینتدا ون ببم
لە پێناوی تۆدا هەموو شتێکم لە دەستدا
ئەو فریشتە نازدار و کەوا سپییانەی
لە لاپەڕەیەکی رەشدا ناویان سپی کردمەوە
ئەو رەشەبا غەزەبلێگرتووانەی
بەدەم هوتافکێشانەوە
راپێچیان دەکردم بۆ بەرەکانی شەڕ
پێش ئەوەی گوللەیەک بنێم بە دوژمنەوە
خۆم بە پەتی پەشیمانییەوە هەڵدەواسی
ئەو چەقۆ زمان درێژ و دەم زبر و تیژانەی
پیازی غوربەتم پێ قاش قاش دەکردن
ئەو شمشێرانەی ملی نیگاکانم دەپەڕێنن و
ناهێڵن سەری بڕدراوم
بۆ بینینی حەوایەک ئاوڕ بداتەوە
ئەو گەڵا لەش سەوزە تامەزۆرییانەی
لە شەڕی خەزاندا یەک یەک دۆڕاندمن
ئەو چەمە فێنک و پڕ عیشوە و مەکرانەی
بە چنگێک تۆزی حوزن بیناییان تار کرا
ئەو پرسیارە سەرکێش و ئۆقرە نەگرتووانەی
نەگەیشتنە وەڵام و بەگەنجی سەریان نایەوە
ئەو ئاسمانە شەفاف و شینباوانەی ژیان
هەوری مەرگێک بە ئەسپایی بەری گرتوون
ئەو وشانەی لە زاخاوی هەست هەڵدەکێشران
لە مێژە چەرخێکی ناماقوڵ شۆکی کردوون
ئەو خۆمەی وەک پەرداخێکی پڕ لە ویسکی
لە دەستی قەدەر کەوتمە خوارەوە
تک تک رژام
کەسێک نەبوو کۆم بکاتەوە
لە پێناوی تۆدا هەموو شتێکم لە دەستدا
تەنیا بۆ ئەوەی بەر لە مردن
بە عەشقی تۆوە
یەک دوو رۆژ بە ئاسودەگی بژیم
تەنیا یەک دوو رۆژ

زستانی 2018
بەهاری 2019
ستۆکهۆڵم – ڤێسبی




دەنگێک ..لە ژێر پێیانەوە بۆ نێو دڵان!… مەولود ئیبراهیم حەسەن

ئەم وڵاتە کە ناوی کوردستانە…ئەم میللەتە کە پێیدەڵێن : کورد …پڕە لە گەوهەری نەدۆزراوەو ژێر پێخراوو پشتگوێ خراوو سەرکوتکراو … گەوهەری زانست و هونەرو ئەدەب.. لە زانای( زەویناس ) ەوە بیگرە تا دەگاتە زانای( فەلەکناس ) ؛ لە (کۆچەر بیرکار) ەوە بیگرە تادەگاتە( نزا ) ؛ لە ( زریاب ) ەوە بیگرە ..کە مرۆڤی لە گریانەوە دەهێنایە پێکەنین و لە پێکەنینەوە دەیخستە گریان و تادەگاتە (عەبدال خان ) کە شێعری حافزی بە حەوت ئاوازەوە دەخوێندو لە بەینی چوار تەپڵ دادەنیشت و هه رچواری دەکوتی و ئاوازی مەبەستی دەهێنایە بەرگوێ ! لە ( عەلئ تولابی) منداڵەوە بیگرە کە بە باڵێ هه ڵۆ هه ڵکشاو تا (ئێلخانی بابابەگی ) پیری بەدبەختانەوە کە بەدەنگی پڕ خەم و ئاوازی دڵنشینەوە وڵاتی تەنیەوە ؛ لە مامۆستا (ئازاد محەمەد ) ی جوتیاری زاناوە تا دەیان و سەتان زاناو پسپۆری جۆراوجۆر !! کە هه ر یەکیکێان زاناو دڵسۆز.. بەتەنیاو بێ پشتیوان خەریکی خزمەتن بەم وڵاتە پارچە پارچە کرا وو داگیرکراوە . بەڵێ ..ئەم وڵاتە پڕە لە ژن و پیاوو پیروگەنج و منداڵ.. کە دەنگ خۆش و لێهاتوون ..ئەگەر لێرە نووسینەکە تەنیا لەسەردەنگخۆشەکان چڕکەینەوە ؛ ئەو دەنگخۆشانە ئەگەر پشتگیری بکرێن .. لە کۆچە بنبەستەکانەوە دەچنە ئاستی جیهانەوە ! مخابن .. ئەم وڵاتە داگیرکراوو ئەم میللەتە دەمکوتکراوە .. کەوتووەتە ژێر دەستی داگیرکەرانێک و دەسەڵاتدارانێک کە پێیانوایە..( کیمیابارانی هه ڵەبجە ) بەس نیەو ( ئەنفالی بەدناو ) دوا مەبەس نیە!! هه ر چرایەک لەم وڵاتە داگیرسێ ..دەیکوژێننەوەو هه ر گوڵێ بپشکوێ پێشێلی دەکەن !؟
دوو سێ ڕؤژێکە .. دەنگێک وڵاتی تەنیوە تەوە .. دەنگێک هه تا بڵێی پڕ سۆز ..هه تا حەزدەکەی خەمگین..هه تا دەخوازی خۆش .. هه تا پێتخۆشە دڵنشین .. دەنگێک لە پێاوێکەوە کە لەژێر دوكەڵی ئاگری شەوە ساردو درەنگانی شار و سوتاندنی موقەوای بەردەم دوکانەکانەوە سەروو ڕوو و پشت مل وبنا گوێی ڕەش هه ڵگەڕاوە ! پێاوێک لەبەر گەراج دەخەوێ و لەسەر شەقام دەگەڕێ و لە کوچەو کۆڵانەکان پشوو دەدات و لە دەستی ئەم و ئەو نان دەخوات !! پیاوێک بەدەبەختی و بێکەسی کێشاویەتە بەنگخانە !! پیاوێک هه ناسەی پڕە لە دوکەڵێک کە هاوسەنگی کۆمەڵایەتی تێکدەدات ؛ بەڵام ؛ لە گەڵ هه موو ئەمانەش دا وەک مرۆڤێکی ئازار کێش خەمەگران و بێ ڵانەییەکەی کاری لە هونەرمەندیەکەی نەکردووە ! دەنگی دەنگی هونەرمەندێکە کە ساڵانێک بە هونەرەوە خەریک بووبێت ، سۆزی سۆزی مرۆڤێکە کە ئازاری خۆی و هه مووان دەردەبڕێ .. گوتنی گوتنی هونەرمەندێکە ئاستێکی بەرزی بڕێبێت !
پیاوێک.. بەناوی ( ئێلخانی بابابەگی ) لە گوتنا هونەرمەند ، لەدەنگدا کەم وێنە! لە سۆزدا دڵ پڕ سۆز و غوربەت ! هونەرمەندێک لە لاسایی کردنەوە دا هونەرمەند .. لە هه ڵبژاردنی هونەرمەند..هونەرمەند لە هه ڵبژاردنی گۆرانی هونەرمەند .. پیاوێک بە دەقیقەیەک و چەند چرکەیەک دڵی هه مووانی داگیرکرد ، هه مووان سۆزیان بۆی جوڵاو دڵیان بۆی سوتاو کەوتنە پەسن دانی ! پیاوێ جارێکی تر لە دایک بووەوە !! ئێستا هه مووان لە خەمی ئەوەدان ژیانی ئەو پیاوە بگۆڕن !
ئەنجامی ئەم وڵات هه ژاندنە .. دەشێ ژیانی ئەم ( ئێلخانی بابابەگی) یە بگۆڕێ ! لە ژێر پییانەوە بیهێنتەوە سەر زەوی و بیهێنێتەوە نێو دڵان ! هیوادارم ئەمە بکرێ ! چؤن ئەم هه ڵچوونە ئەنجامی هه ڵچوونی سۆزێکی کاتیە ؛ سۆزی کاتی هه میشە تەمەن کورتە و کار نیوە ناچل !؟ چۆن کاری کاردانەوەی هه ڵچوونی سۆز .. بێ بەرنامەو تەمەن کورت و بێ یاساو دوور لەزانستە !؟ هه ر بۆیە ئەم کاردانەوەیە ، ئەگەر لەسەر خێر ژیانی هونەرمەند ئێلخانی بابابەگی گۆڕی؛ ئەوا دەیان و سەتان ئێلخانی ترنابینێ و لەبیردەکات و نایانناسێ ؛ کە ئەوانیش ئەگەر هونەرمەند نەبن.. ئەوا خۆ مرۆڤن !؟
ئێلخانی بابابەگی کەسێکی نە بوو دەستی بگرێ ! سێبەرێکی نە بوو لە ژێریا بحەوێتەوە ! کاڕێکی نەبوو بیکات و نانێکی بە ڕەنجی شانی خۆی بەدەست بێنێ! ناچار ..بە عەشقەوە خۆی خستە سێبەری دەنگی پێاوێکی مەزن و دەستەو دامێنی هونەرمەندێکی مەزن بوو..هونەرمەندێک کە هه میشە باڵی کراوەتەوە .. بۆ خۆشەویستانی ، چ ئێستا کە هه ر تەنیا دەنگی ماوەو دەمێنێ ! چ ئەو ڕۆژگارەی کە بە جەستەش زیندوو بوو .. ژێر باڵی پڕ بوو لە بێکەس و لێقەوماوو نەخۆش و سەرخۆش ..سەرخۆش ونەخۆش لە پەنای دەنگە ئەفسوناویەکەی ئاسودە دەبوون و دەحەسانەوە ! ئەو پیاوە ئەو هونەرمەندە ( حەسەن زیرەک ) بوو ، ئەو حەسەن زیرەکە ( گەوهه رێ ) کی خۆی دابە ئێلخانی بابابەگی بێناوو دەس بەتاڵ و سەرلێ شێواو .. گەوهه رێک ؛ کە بە دەقیقەیەک و چەند چرکەیەک تەواوی ژیانی ئەو – ئێلخانی – یەی گۆڕێ ! گۆڕانێک کە داهاتووی بە هیچ شێوەیەک لە ڕابردوو نەچێ ! ئەوەیە هونەر کە حاڵان دەگۆڕێ ..گۆڕانێک کە هه رتەنیا بە هونەر دەکرێ !؟ ئەو هونەرە هونەری هونەرمەند (حەسەن زیرەک) بوو ؛ ئەو حەسەن زیرەکەی بەردەوام کەسان دەکات بە هونەرمەند ؛ بەردەوام کەسان نانی هونەرەکەی ئەو دەخۆن ؛ ئەو حەسەن زیرەکەی کە بە دڵێکی پڕ لە حەسرەتەوە پێش مردنی گوتی : هونەر بۆ من بە هرەیەکی نەدا ؛ هونەر بۆ من کارێکی نەکرد بە دوایەوەبچم ! چۆن کوردم و بەکوردی قسەدەکەم ؟!! حەسەن زیرەک هه ر تەنیا هونەرمەندێکی ئاواز بەخش نەبوو ؛ خێرۆمە ندێکی نان بەخشیش بوو ! هونەرمەندێک بەردەوام خەڵکانێکی زۆر لەسەر نانی هونەرەکەی ئەو دەژیان و دەژین !! هونەرمەندێک بە مردوویش بە هانای لێقەوماوانەوە دەچێ و یارمەتیان دەدات ، بەڵام، لە ڕۆژانی نەخۆشی ئەو کەس نە بوو بەهانای ئەوەوە بچێ و هاواری دەکرد .. جێم نیە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ کەس و بێ دەر بێ مەی و مەیخانە خۆم ! هاواری دەکرد..لەتەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هه نگاوی کوێرانە ؛ هاواری دەکرد .. لە سی و سیپەڵاکم دێتەدەر بۆسۆ !؟! بەڵێ زیرەک بێ کەس بوو .. بەڵام ؛ بوو بە کەسی کەسان ..
چی بۆ ئێلخانی بابابەگی بکرێت ؟! یارمەتی دانی ئەو هونەرمەندە زانست و پشوو درێژی و سەرمایەو بەرنامەی دەوێ ؛ بەرنامەیەک وەک مرۆڤێک بیگەڕێنتەوە نێو کەمەڵگاو چارەسەری نەخۆشیە دەروونی و جەستەییەکانی بکات و سێبەرێکی ئاسودەی پێ ببەخشێ ونانێکی سەربەرزانەی بخاتە بەردەم و هونەرمەندیەکەی بگرێتە باوەش !
بەڵێ .. ئەو ئێستا هونەرمەندە ، زۆرن ئەو دەنگخۆشانەی کە لاسایی حەسەن زیرەک دەکەنەوە ؛ بەڵام ، هیچیان ئەو سۆزە گەرم و خەمگینە یان لە دەنگدا نەبوو ؛ هه ر بۆیە لەماوەیەکی یەکجار کەمدا ئەو دەنگە بە دەقیقەیەک و چەند چرکەیەک سنووری وڵاتانی بڕی ولە بڵاوبوونەوە دا ژمارەی پیوانەیی شکاند ! هونەرمەندێک لە گوتنەوەی گۆرانی زیرەک دا تایبەتمەندی خۆی لەدەست نەداو داهێنانی زیرەکیشی نە شیواند و گۆرانی زیرەکی بە ئاوازو گوتن وشێعرەوە وەک خۆی گوت..نەک وەک زیرەک !
لە کۆتایی دا پێویستە سوپاسی بەڕێز ( سەعید مەنسووری ) بکەین کە وێنەی گرتووە ، وێنەیەک لە گۆشەیەکی یەکجار گونجاو لەگەڵ حاڵی ئێلخانی بابابەگی ، وێنەیەک دەنگەکەی بەرزکردەوەو ڕەنگ و ڕووی (ئێلخانی بابابەگی) خۆشەویستکرد ! وێنەیەک لە چەند چرکەیەک دا ..ئێلخانی بابابەگی لە موعتادێکەوە کرد بە هونەرمەند .. هونەرمەندێک لە ژێر پێیان دۆزرایەوەو یەکسەر چووە نێودڵان … هه روەها پێویستە سوپاسی ئەو هونەرمەندە فارسە بەڕێزە ش بکەین کە ناوی ( جابر بەهارمەست ) ە و گۆرانیەکەی ئیدیت کردوو مۆسیقای خستە سەر ، دیسان سوپاس ئەو بەڕێزە ش بکەین کە لەگەڵ چەند بەڕێزێک چووە سۆراغی ماڵەکەی … بەداخەوە حاڵی ماڵ و منداڵەکەی ئەگەر موعتاد بوونەکەی لێدەرکەین لە هه ژاری دا لە حاڵئ ئێلخانی خراپتر بوون !؟ خانوێک و ماڵێک کە دەتگوت تازە لە نێو تەپ و تۆزی شەڕی یەکەمی جیهان هاتووتە دەرەوە ! خانوێک و ناو ماڵێک و ئەندامانی خانوادەکە هه ژاری لە ڕەنگ و ڕوویان دەچؤڕایەوە ؛ بەجۆرێک چاوی وێنەگرو هاوکارەکانی پڕ فرمێسک کرد ..ئەو چاو پڕ فرمێسک بوونە چاوی بینەرانیشی گرتەوە … تا گەیشتە چاوی منیش !!

دوا هه واڵ…
پێش کەمێک بەڕێزان ( سەعید مەنسوری) و هاوکارانی بەڕێز ( ئێلخانی بابابەگی ) یان لە کەمپ دەرهێناو بەڕەنگ و بەرگێکی نوێوە کە دەستی منداڵە بچووکەکەی خۆی گرتبوو زۆر ئاسایی هه ڵس و کەوتی دەکردو لە نێو ئاپورای خەڵک دابوو وگوتی: ئەو خەڵکە کە یارمەتی منیان داوە ئێستا ، منیش هه وڵدەدەم لە داهاتوو یارمەتی کەسانی تر بدەم . بەو هیوایەی ژیانی داهاتووی ئەو بەڕێزە ، ژیانێکی نوێ بێت و سەرکەوتوو بێت لەو گۆڕانکاریە گەورەیەو بە هونەرو ژیانی کۆمەڵایەتیەوە ، وەک لە هه ڵس و کەوتیشی دەردەکەوێ دوور نیە بە ئاسانی ..ئاسایی ببێتەوە مرۆڤێکی نێو کۆمەڵ و جارێکی تر هونەرمەندانە بێتەوە سەر شانۆی ژیان .

**

**
https://www.youtube.com/watch?v=dZavlyHdv74
لینکی گۆرانی گەوهه رێ بەدەنگی ( ئێلخانی بابابەگی )
**
https://www.facebook.com/100075325327041/videos/476773627610881
لێنکی سەردانی بەڕێزان بۆ ماڵی ( ئێلخانی بابابەگی

**
وێنەی بەڕێز ئێلخانی بابابەگی دوای دەرهێنانی لە کەمپ )

مەولود ئیبراهیم حەسەن – هه ولێر ٢٨/٧/٢٠٢٢




کۆڵانەکانی غەریبی… شەماڵ بارەوانی

جەنتاکەمم پڕ کردووە لە دڵ تەنگی و

سواری کەشتی نامۆیی بووم

ملی ڕێگای مەرگم گرتووەتەبەر و

بەرەو کەناری سەراب

سەوڵی ماڵئاوایی لێدەدەم

دەمەوێ لە دوورگەی تەنیاییدا بگیرسێمەوە و

ببم بە هاوڕێی لم

چیرۆکی بەرد بۆ بێزاری بگێڕمەوە

داستانی خەمەکانم بۆ شەپۆڵی دەریا باسکەم

تابلۆی بێ ناسنامەییم

لە سەر دڵی دیواری غوڕبەت بە بۆیەی بێ ڕەنگی

بکێشم

هۆنراوەی گریان

لە سەر تاتەبەردی کەنار دەریای بێ ئۆقرەیی

هەڵبکۆڵم و

بێزاری هەناسەکانم ئاوێتەی هەوری دابڕان کەم

لە سەر لوتکەی چیای عەدەم

پەیکەرێک بۆ ناسۆریەکانم ڕۆ بنێم

یادەوەریەکانم

لە سەر پەردەی تەمی ئاسمانەوە بنووسم

ئەڕشیفی زامەکانم

بە باڵای تاوەری نیگەرانیدا هەڵبواسم و

یاداشتەکانم

بە سنووری جوگرافیای بیرچوونەوە بسپێرم و

نۆڤلێتی بوونم بخەمە قەفەسی فەرامۆشییەوە

دەمەوێ

دۆکیۆمێنتی ئەسرینەکانم بسووتێنم و

ئەلبوومی ڕابردووم بسڕمەوە

دووبارە ببم بە تراویلکە و

پیاسەیەکی جادەی بێ هۆدەیی بکەم و

چۆڵەوانی ناخم تەی کەم و

کۆڵانەکانی غەریبی بژمێرم

لە سەر شۆستەی ماخولانیەتدا

قژی خەمەکانم بکەم بە پەت و

ئازارەکانی ڕۆحمی پێ لە سێدارە بدەم

دەمەوێ ببم بە هەڵم

ببم بە سێبەر

ببم بە هیچ
دەمەوێ

لە کافێی سەرگەردانیدا قاوەیەکی ڕەش

چون بەختم و تاڵ وەکو یادگاریەکانم بخۆمەوە

بڕۆمە باڕی بێزاری و

پێکێ مەی غوربەت بنووشم و

لە خۆم مەست بم

لە نیشتمانی پەشیمانیدا

وڵاتی نامەی خەم وەرگرم و

لە فرمێسکی خوێندا بتوێمەوە

و

لە شەقامی بێ تاقەتی و

لە ناو تۆزی پێی غەریبیدا ون بم.




تابلۆ بێ گەلەرییەکان… شیعری : ئەرسەلان ئالانی

بەرپرسێکی زەبەلاح و ….
پۆلیسێکی نامورتاح .
ـــــــــــــــــــــــــــ
فیلێکی بێ خەرتووشە و ….
کچە مۆدێلێکی شووشە .
ـــــــــــــــــــــــــــ
کادرێکی جاسووس و …..
خەونێکی ‌‌‌‌‌‌‌‌‌پڕ لەکابووس
ـــــــــــــــــــــــــــ
حاجی یەکی بەشەرەف و ….
ژنە عەرەبێکی نەجەف
ـــــــــــــــــــــــــــ
پاشایەکی درۆزن و …..
مێگەلێک ( بزن )
ــــــــــــــــــــــــــــ
رسوایەکی سەربەرز و ….
مەردێکی لووت لە عەرز
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ترسنۆکێکی ئازا و …..
میللەتێکی ناڕەزا
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ماینێکی خرپن و ….
کورتانێکی چڵکن
ـــــــــــــــــــــــــــــ
هاوینێکی تەڕ و …..
مزگەوتێکی بێ بەڕ
ــــــــــــــــــــــــــــ
خوێندکارێکی زیرەک و ….
مودیرێکی بەچەک
ارسلان ئالانی




نووسەر و ڕۆشنبیران وشەی گەمژە!… زانا ڕزاق

سەرەتا ووشەی گەمژە یان کەم ئەقڵ بۆ ئەو مرۆڤانە بەکاردێت کە نەزانن بەلام ئایا مرۆڤ هەن نەزان بن ؟ بێگومان نەخێر, چونکە هەموو مرۆڤێک شتێک دەزانێ کەواتە نەزان نیە، بەڵکو زانین و زانیاری هەیە لەگەڵ زانست ، بەس دەکرێ تۆ لە بوارێک شارەزایی باشت هەبێ یەکێکی تر بوارێکی تر ،
ئەمەش هەروەک فەیلەسوفە ئەزموونگەرەکان باسیان کردووە کە مێشکی مرۆڤ وەک لاپەڕەکی سپی وایە بەهۆی ئەزموونەوە شتەکان وەردەگرێت.

بۆ نموونە کاتێک مامۆستایەک فێرخوازێک فێر دەکات ئەوە ئەو فێرخوازە بەهۆی ئەو ئامرازانەی مامۆستا پێی دەدات دەخوێنێت، ئەوا بەو جۆرە ئەزموون دەکات. یان ووردە ووردە بەهۆی ئەزموونیەوە و ئاستی تێگەیشتووییەوە ڕێگای باشتر دەدۆزێتەوە ،بەڵام ئایا ئەو کەسە کە دەبێتە فێرخواز یان هەر شتێکی تر گەمژە و نەزان بووە ؟بێگومان نەخێر تەنیا لەوە زانیاری نەبووە چونکە پێشتر ئاوا فێرنەکراوەو ئەزموونی نەکردووە، دواتر ئەگەر بەو مانایە بێت ئەوا هەموو کەسەکانی تریش گەمژەبوونە بۆیە پێویست ناکات تۆ ڕۆشنبیر بیت یان نووسەر یان هەر شتێکی تر مرۆڤی ترت پێ گەمژە بێت، چونکە ئەویش بیانووی خۆی هەیە بۆ ئەمە.

لێرەدا چەند نموونەیەک تر دەهێنینەوە بۆ ئەوەی ڕوونتری بکەینەوە :

نموونەی یەکەم
کاتێک تۆ لەبوارێک شارەزای یەکێکی تر لەبوارێکی تر ،ئەگەر تۆ ئەوت پێ گەمژە بێت ئەوا ئەویش تۆی پێ گەمژەیە ، هەردووکیشتان بۆ سەڵماندنی ئەمە قسەی خۆتان هەیە .

نموونەی دووەم
کاتێک تۆ و یەکێکی تر لەیەک بوار کار دەکەن ئەوا یەکێکتان شتێک دەزانێت ئەوی تر ئەوە نازانێت ، ئەمەش مانای ئەوە نیە ئەو گەمژەیە ؟!چونکە لەوانەیە ئەویش شتێک بزانێت تۆ نەیزانیت .

نموونەی تر
تۆ نووسەری یان بەشێوەیەکی گشتی بڵێین ڕۆشنبیری (چەمکی ڕۆشنبیر گشت بوارەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە ) ناکرێت تۆ خەڵکی تر بە گەمژە بزانیت هەر ناشبێ شتی وا، چونکە تۆ کاتێک دەبیتە کەسێک لەو بوارانە و کاری تێدا دەکەی دەبێ خۆت بزانی کە ڕۆشنبیری و ڕوناکی فێری کەسی تر دەکەی ،ئەمەش واتە تۆ دەبێ بزانی کە تۆش پێشتر وەک ئەو بوویت دواتر تۆ هاتووی ئەو فێر بکەیت هەروەک چۆن تۆش فێربوویت .

نموونەی تر
ئەویش ئەوەیە کە دوو کەس دوو ڕێگای جیاواز دەگرن، ئەمەش بەهەمان شێوە،
تۆ ڕێگای خۆت پێڕاستە ئەویش ڕێگای خۆی ،ئەگەر تۆ ئەوت پێ گەمژەبێت ئەوا ئەویش تۆی پێ گەمژەیە چونکە هەروەک چۆن خۆت ئەو ڕێگایە بەڕاست دەزانی ئەویش ڕێگای خۆی بەڕاست دەزانێت …

لەکۆتاییدا پێم سەیرە کەسانێک وەک نووسەر و هەندێک کەسی بواری تر هەن خەڵکی تر بە گەمژە دەزانن ؟! باشە ئەوە ووتمان ئەوان ئەو شتە نازانن تۆ دەیزانی بۆچی لەجیاتی فێرکردنیان ووشەی گەمژەیان بۆ بەکاردێنی ؟یان لەوانەشە تۆ ئەو شتەی دەیزانی هەڵە بێت ڕاستیش نەبێ ؟!یان لەوانەیە تۆ ئەو شتەی باسی دەکەی لە خۆتدا هەبێ یانی دژبەیەکی و دووفاقیت تۆ ئەوە نەزانیت .

تێبینی بەکارهێنای ووشەی گەمژە لای من وەک ئەوە وایە مامۆستایەک بە فێرخوازەکەی بڵێ نەزان؟!ئەکرێ مامۆستا بە فێرخواز بڵێ نەزان ؟ ئەوە خۆت لە هەر بوارێکی کۆمەڵگای بیری لێبکەرەوە.

2 -8 -2022




ئیرادەیەکی بەهێزتر لە تیرۆر و بەبارمتەگرتن!… عەبدولڕەحمان گەورکی

بەبارمتەگرتن لە لایەن هەر رەوت و لایەنێکەوە بەکار بهێندرێت جووڵە و کارێکی ناشیرین و ناشایستە. بە تایبەت ئەگەر لەلایەن حکومەتێکەوە ئەنجام بدرێت تاوانە و بەپێی جۆر و کات و ڕەهەندەکانی، ئاستی تاوانەکە دیاری دەکرێت. ڕژێمی ئێران، نموونەی کۆنکرێتی ئەمجۆرە حکومەتانەیە لە پێنج دەیەی ڕابردوو و خراپترینیانە لە جۆری خۆیدا. چونکە تێکەڵاوەی تاوانەکانیتری ئەم دەسەڵاتەیە، لەوانە کوشتن و لە سێدارەدان و تیرۆرکردن و بۆمبانانەوە بۆردومانکردن و هتد!
ڕژێمی ئێران بە بارمتەگرتنی هاووڵاتییانی وڵاتانیتر، دەستی بە حوکمڕانی کرد و بە درێژایی دەسەڵات، نەک تەنها هەرگیز خۆی لەم تاکتیکە تاوانکارییە دوور نەخستۆتەوە و ڕۆژانە ڕەهەندی خراپتری بۆ زیاد کردووە، بەڵکو بە درۆ(!) و لە ژێر ناوی بەرگریکردن لە ئێران و ئیسلام و خەڵک، دەستی داوەتە ئەمکارە و داو و دەزگا پێوەندیدارەکانی لە دەرەوەی وڵات و بە تایبەت باڵیۆزخانەکانی خۆی راسپاردووە بۆ پێشخستنی ئەمجۆرە تاوانانە.

سازان لەگەڵ بانکەوانی تیرۆر لە جیهاندا!
لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام نموونەگەلێکی لەمجۆرە تاوانانە بووین کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دراوە و بەداخەوە دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بە سیاسەتی “سازشتکاری” مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران توانیویەتی بە شێوازی جۆراوجۆر، ئەم لیڤەرە بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و قەیرانەکان و لە سەرووی هەمووشیانەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاکە ئاڵترناتیڤی دیموکراتی، واتا (ئەنجومەنی نیشتمانی موقاومەتی ئێران). دوایین هەنگاویشی بریتی بوو لە ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی بلژیکا، بۆ رزگارکردن و گەڕاندنەوەی تیرۆریستانی رژێمی ئێران بۆ لای خۆی. حکومەتی بلژیکا بە پەسندکردنی پرۆژە یاسای ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیانی نێوان هەر دوو وڵات، یاریکردن لەسەر زەمینی ڕژێمی ئێرانی هەڵبژاردووە کە ئەمەش زۆر مەترسیدارە!
پێویستە بگوترێ یەکەم بەرهەمی ئەم ڕێککەوتنە ناشایستە، گواستنەوەی دیپلۆماتکار – تێرۆریست (ئەسەدوڵڵا ئەسەدی)یە لە زیندانی بلژیکاوە بۆ ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی تیرۆریستان. واتە هەر ئەو شوێنەی کە لە ساڵی 2018 بەرەو بۆمبانانەوە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران لە پاریس بەڕێکرابوو بەرەو ئەوروپا تا لە ژێر پەردەی دیپلۆماتێکدا ئەم کردە تیرۆریستییە ئەنجام بدات کە هەڵبەت دواتر دەستبەسەر کرا!
ئەم پیلانە گەورە تیرۆریستییە، تەنها چەند کاتژمێر بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران لە لایەن پۆلیسەوە کەشف کرا، لەم کۆبوونەوەیەدا سەدان کەسایەتیی بەرجەستەی جیهان، لە پێنج کیشوەرەوە ئامادەی ببوون، لە نێویاندا خاتوو مریەم ڕەجەوی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی موقاومەتی ئێران. دواتر دیپلۆماتکار – تیرۆریست (ئەسەدوڵڵا ئەسەدی) و تیمێکی تیرۆریستی چوار کەسی دەستگیرکران و لە پرۆسەیەکی دادوەریدا، سزای (20) ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. سزای هاوشێوەش بۆ ئەندامانی تیمەکە دەرچوو.

بارمتەگرتن، لیڤەرێک بۆ بەرەوپێشبردنی تیرۆر!
ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چوار دەیەی دەسەڵاتداریدا. هاوکات لەگەڵ گرتن و ئەشکەنجەدان، لە سێدارەدان و کوشتن، تیرۆر و بۆردومان و جۆرەها پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤ بەرانبەر بە خەڵکی ئێران، بارمتەگرتنی خەڵکانی وڵاتانیتر و بەتایبەتی خەڵکانی خاوەن دوو ڕەگەزنامە، بەشێک بووە لە بەرنامەی نەگۆڕ و ئەندازیاریکراوی، بۆ پێشخستنی ئامانجە تیرۆریستی و مەزنخوازییەکانی کە بە رێگەی جۆراوجۆری فێڵکردن و پیلانگێڕییەوە، راکێشی ناو ئێرانی کردوون و لەوێش، دوای درووستکردنی فایلی ساختە و هەنگاوی بەرایی و گونجاو لەگەڵ ئامانج و کێشە و قەیرانەکانیدا، گرتوونی و بۆ پێشخستنی ئامانجی تیرۆریستیی، یان مەبەستی سیاسی و ئابووریی، بە کاری هێناون کە بەپێی بەڵگەنامەکان، لە چەندین حاڵەتدا، “دانپێدانانی زۆرەملێ”ی لێ وەرگرتوون بۆ ئەوەی شەرعیەت بدات بە کردەی بارمتەگرتنەکەی.
لە کەس شاراوە نییە کە وەلی فەقیهی دەسەڵاتداری ئێران، هەمیشە “لیڤەری بارمتەگرتنی”ی لە کاروباری دیپلۆماسیدا بۆ مانەوەی ڕژێمەکەی بەکارهێناوە. عەلی خامنەیی بە هۆی سیاسەتی لاوازی دەوڵەتانی رۆژئاوا، لەمەڕ نەگرتنەبەری سیاسەتێکی بڕەڕی توند بەرامبەر بە دیپلۆماسیی بە بارمتەگرتن، توانیویەتی قازانجگەلێکی زۆر بکات و بەم شێوەیە، داواکارییەکانی بەسەر دەوڵەتاندا بسەپێنێت!
هەڵوێستی سازشتکارانەی دەوڵەتانی رۆژئاوا بەرانبەر بە داخوازییەکانی رژێمی بارمتەگری دەسەڵاتدار لە ئێران، نەک هەر نەیتوانیوە کۆنترۆڵی تیرۆر و فراوانخوازی رژێمی ئێران بکات، بەڵکوو رۆژانە شاهیدی تەشەنەکردن و پەرەسەندنی تیرۆر و بناژۆخوازیی ئەم رژێمەین کە ئەمەش وەک (پەڵەیەکی رەش) بە ناو چاوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە دیارە!
ئازارێکی هاوبەش بەرانبەر بە سیاسەتی سازان لەگەڵ رژێمی ئێران!
ڕێژیمی ئێران توانیویەتی بە ڕێگای باڵوێزخانەکانییەوە (بیخوێننەوە جاسوسخانە و شوێنی سیخوڕیکردن و خانەی تیرۆر) و لە ژێر پەردەی کاری دیپلۆماسیدا، مەودای بارمتەگرتنەکانی لە جیهان زیاتر بکات! مارك دوبۆویتز (MarkDubowitz)، سەرۆکی جێبەجێكاری دامەزراوەی بیركردنەوەی بەرگری لە دیموكراسیەكان، پێیوایە ئێران لە ناو قەیرانەكان و ململانێی لەگەڵ رۆژئاوادا، بەبارمتەگیراوەکان وەكو موزایەدە بەكاردەهێنێت: “بەدڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران خەڵكان بە بارمتە دەگرێت و چل ساڵە ئەمکارە دەکات و ئەم کارەی کردووە بە کەرەستەی شەڕ. خەڵکی بێتاوان دەستگیر دەکات. ئەم رژێمە بە تۆمەتی ساختە و جۆراوجۆر، خەڵکانێکی خاوەن دوو رەگەزنامە یان خەڵکانی وڵاتانی بیانی دەستبەسەر دەکات و بێ لێپرسینەوە و دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئاشکرا و، بێ رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و لە گەرماوگەرمی ململانێکانیدا لەگەڵ وڵاتانی جیهان، کەسانە وەک (کۆپۆنی مشتومڕ و موزایدەکردن) دژ بە وڵاتانی رۆژئاوا بە کار دەهێنێت. تۆقاندن و دروستکردنی ترس لە کورتخایەندا، بیانییەکان لە ئێران دوور دەخاتەوە، بەڵام لە درێژخایەندا تەنها باس لە ترس و دڵەڕاوکێی کۆماری ئیسلامی دەکات بەرانبەر بە خەڵکەکەی خۆی و لە کۆتاییدا خەڵک سەردەکەوێت”.
ئاڵاهەڵگری بەرەنگاربوونەوەی بەبارمتەگرتن و تیرۆری ڕێژیمی ئێران!
تا ئەو کاتەی سیاسەتی سازان و سات و سەودا بەسەر دەوڵەتانی رۆژئاوادا زاڵ بێت، هەڵوێستی دەوڵەتان لە ئاست سیاسەتی بەبارمتەگرتن ناگۆڕدرێت. ئەم ڕاستییە زۆر جار سەلمێندراوە. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕاستییەش پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە قوربانییە سەرەکییەکانی سیاسەتی نەرم و نیانیی دەوڵەتانی ڕۆژاوا لەگەڵ ڕێژیمی دژەمرۆی ئێران، خەڵک و موقاومەتی ئێران بوون. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە موقاومەتی ئێران وەک (ئاڵاهەڵگری سەرەکی بۆ ئاشکراکردن و لەقاودانی سات و سەودای لەمجۆرە)، هەمیشە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێران کاری کردووە و لە گۆڕەپانەکەدا باجەکەی داوە. لەم دواییانەدا مایکل فرایلیش، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی بلژیکا لە وتارێکدا روو لە موقاومەتی ئێران وتی: ئێمە بە تەنیا ناتوانین ڕێگری لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە لە پەرلەمانی وڵاتەکەماندا بگرین. هەر بۆیە پێویستمان بە یارمەتی و هەڵمەتی ئێوەیە”.
ئاشکرایە کە چارەنووسی هەر وڵاتێک لە لایەن خەڵکی ئەو وڵاتە و نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی و لە نیهایەتدا حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری لەسەر دەدرێت. بەڵام تا ئەو جێگەیەی پەیوەندی بە خەڵک و موقاومەتی ئێرانەوە هەیە، پێویستە پیلانی موزایەدەکردن و سات و سەودا لەسەر حیسابی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێران ئاشکرا و ریسوا بکرێت و ڕای گشتی جیهانی لێ ئاگادار بکرێتەوە و لەدژی هان بدرێن!

ویژدانی مرۆڤایەتی هاوچەرخ!
ئێستا هەموومان شاهیدی ئەوەین کە چۆن ویژدانی بەئاگا و بێداری خەڵکی بلژیکا و وڵاتانیتری جیهان بەم ڕێککەوتنە بێشەرمانەیە وروژێندراوە و وەک نموونە لە بلژیکا، بە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەڵێن “تۆ له‌ هه‌موو جیهاندا ناوبانگ و ئابڕووی وڵاتەکەمانت بردووە!”. نابێت گومان لەوەدا هەبێت کە لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتی ئەم وڵاتە ناچار دەبێت باجی ئەو کارە ناشیرینە بدات. هەروەک چۆن ئەندامێکی پەرلەمانی بلژیکا پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیاسایە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارڵمانی بە “ڕۆژێکی ڕەش بۆ بلژیکا” ناوبرد و وتی: “دەبێت حکومەت (بلژیکا) شەرم بکات” و پرسیاری لەو کەسانەی دەنگی (ئەرێنی)یان داوە بە پرۆژە یاساکە کرد کە “ئایا دەتوانن لە ئاوێنەدا سەیری خۆیان بکەن؟”.
کەوایە ئەوەی دەکرێ وەک دەستکەوتێکی گەورە بەرجەستە بکرێت ئەوەیە کە نە ڕای گشتی جیهان، نە دیمەنی سیاسی و یاسایی و ڕۆژنامەوانی، مامەڵەیەکی وەها بێشەرمانەیان پێ قبووڵ ناکرێت. هەر بۆیە دادگای پێداچوونەوی برۆکسێل رێگەی بە گواستنەوەی دیپلۆماتکار – تیرۆریست (ئەسەدوڵڵا ئەسەدی)، بۆ ئێران نەداوە و داوای لە سەرۆک وەزیران و وەزیر کاروباری دەرەوە و وەزیری دادی بلژیکا کردووە ئامادەی کۆبوونەوەی دادگا بن!

عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی




فەرموون تاوانباری جینۆسایدی بارزانییەكان لە نەمسایە, ڕشتنی فرمێسكی پێ ناوێت!… عەلی مەحمود محەمەد

فارس نیعمە محیاوی Neama Hussain AL-mihiwai Faris لەدایك بووی 3-7-1940 دانیشتووی شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا, لە ساڵی 1983 ەوە فەرماندەی فەیلەقی 1 و 5, لە پاڵ بەشداریكردنی لە پرۆسەی ئەنفال لە سەردەمی فەجری دوو سەركردەی فەیلەقی 1 سوپای عێراقی بوو, فەرماندەیی گرتنەوەی چیای گردمەندی كرد لە پرۆسەی فەجری دوو بە هاوكاری جاشەكان, بارزانیش لە یاداشتەكانی خۆیدا ئاماژەی پێ دەدات”هێزەكانی ئێران لە لایەن شیرازی و موحسین رەزاییەوە فەرماندەیی دەكران, هێزەكانی عێراقیش لە لایەن فەریق روكن, نەعمە حوسێن فارس ئەلمحیاوی, فەرماندەی فەیلەقی پێنجەوە سەرپەرشتیی دەكران. سەددام خۆیشی سەردانی دیانای كردبوو, لەم شەڕە عێراق چەكی كیمیایی بەكار هێنا-بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد – بەرگی چوارەم 1975-1990 شۆڕشی گوڵان- ل 205″.
هاوكات لە پەلاماردانی بارزانییە سڤیلەكانی ناوچەی دیاناو شوێنبزركردنیان ناوبراو بڕیار دەربووە, وەك عەلی تەتەر ئاماژەی پێ دەدات” حكومەتی عێراق پاش ئەم تاوانە، لە ئابی ١٩٨٣، بە فەرمانی سەركردەی فەیلەقی یەكی سوپای عێراق، لیوای روكن نەعمەت فارس حوسێن بە هەماهەنگی لە گەڵ لقی باكووری لەشكری حزبی بەعس لیژنەیەكیان، بە سەرۆكایەتیی عەمیدی روكن ئیحسان كامل شەبیب پێكهێنا بوو، كە كارەكەیان بریتی بوو، لە ئەنجامدانی ئامارێكی ئەمنی لە سەر هەموو نیشتەجێبووانی قەزای سۆران و ناحیەی دیانا و گوندەكانی دەوروبەر، بۆ رێوشوێنی پێویست بۆ دانانی راددەیەك بۆ بزاڤی »خائین و بەكرێگیراوان « بە پێی دەربڕینی ئەوان و دۆزینەوەی جێگایەك، كە یەكەكانی لەشكری و ئیداری عێراق بۆی بگوازرێتەوە كە ئاسانتر بتوانن بیانپارێزین. هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر كردەوەیەكی نائاسایی، لە ٩ی ئابی ١٩٨٣ هێزێكی تەواویان پێكهێنا بوو، و پیلانێكی ئەمنییان دانابوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر پێشهاتێك. بەم شێوەیە حكومەتی عێراق لاپەڕەیەكی نوێی لە سەر تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی و گەلی كورد لە بێدەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی تۆمار كرد كە تا ئێستاش شوێنەوارەكانی بەسەر كومەڵگای كوردیدا ماوە. بەلام دوای ئازادكردنی عێراق، لەسەر كۆمەڵكوژی بارزانییەكان، هەر یەك لە عەلی حەسەن ئەلمەجید، تارق عەزیز عیسا، سەعدون شاكر مەحموود، سەفیان ماهرحەسەن، وەتبان ئیبراهیم حەسەن، حامد یوسف حەمادی و حكمەت مزبان ئیبراهیم لەلایەن دادگای بالای تاوانەكانی عێراق بە تاوانی كۆمەڵكوژی دادگایی كران -حكومەتی عێراق و جینۆسایدی بارزانییەكان پرۆفیسۆری هاریكار دكتور عەلی تەتەر-تایبەت بۆ گولان نوسیویەتی- كۆمەڵكوژی بارزانیەكان و بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگەی بۆ ئەنفالی گەرمیان و كیمیاباران خۆشكرد سیاسی ژمارە ( ٩٤٠ ) ٥/ ٨/ ٢٥ ٢٠١٣”.

سەرباری تاوانەكانی لە پرۆسەی جینۆسایدی بارزانییەكان, الفریق الركن (نعمە فارس حسین) یەكێكە لە داواكراوانی كەیسی ئەنفال, یەكێكە لە تۆمەتبارە سەرەكییە داواكراوەكانی خولی یەكەمی دادگا, لە داوانامەی دادگای باڵای تاوانەكاندا ناوی 24 تاوانبار هاتووە” بە پێی نووسراوی ف2 1445 رێكەوتی 18-12-2005 ی دادگای باڵای تاوانەكان, ژمارەی فایل 9101 و 9102 لە كۆی 9302 فایلی ئامادەكراو بۆ دادگا لە كەیسی تاوانی ئەنفال, بڕیاری گرتن بۆ 24 تاوانبار دەرچووە لەسەر داوای دادوەری لێكۆڵینەوە, لەو داوا نامەیەدا, نیعمە فارس ژمارە 13ەیە, (ناوی لە لیستی 423 تۆمەتباری ئەنفال هاتووە بە ژمارە 86 -الفریق الركن (نعمە فارس حسین) معاون رئیس اركان الجیش للتدریب).
لیوا روكن فارس حوسێن محیاوی لە پاڵ كەماڵ ساجت و سوڵتان هاشم سەركردایەتی پرۆسەی ئەنفالی یەكی كردووە “23-2-1988 بۆ 19-3-1988”, لە دانپیچنانەكانی سولچتان هاشمدا ناوی هاتووە 8147 بۆ 8179.
ناوبراو دواتر دەبێتە باڵوێزی عێراق لە نەمسا, لە لایەن رێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك ەوە, وەك تۆمەتبارێكی ئەنفال سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرا, وەلێ بەهۆی پشتگوێ خستنەوە لە لایەن دادگای بالای تاوانەكانەوە كە هوكاری داواكاری گشتی نەمسایان نەكردووە لە پەیوەندییان بە دادگاوە, تەنانەت سەردانیان بۆ دادگا, ئەو سكاڵایەش وەك سكاڵا لەسەر 422 تۆمەتبارەكەی دیكەی ئەنفالی لێهات, پشت راستی ئەو تۆمەتانە نەكرانەوە كە خرابوونە پاڵی لە لایەن سكالاكەرانەوە, لە رێكەوتی 11-9-2007 سكالای سكاڵاكەران گەیشتبووە دەست دەزگاكانی نەمسا ” ئەوانەی رۆڵیان هەبوو لە پرۆسەی سكالاكە: خوالێخشبوو ناجی عەقراوی, و ف هاوولاتییەكی عەرەب لە نەمسا زانیاری تایبەت بە تاوانباری كۆكردەوە, شاخەوان شۆڕش, گۆران هەڵەبجەیی, دەرسیم دیبەگەیی, قادر نادر, عەلی مەحمود”, هەروەها كاك رەزا حەمەی شاعیر چەند بەڵگەنامەیەكی وەرگێڕایە سەر زمانی ئەڵمانی خۆبەخشانە.
نەبوونی ناوی فارس نعمە محیاوی لە لیستی تاوانبارانی بارزانی لە ئاستی نەبوونی ناوی نزار خەزرەجییە لە لیستی تاوانبارانی ئەنفال وە جێگای گومان و پرسیاریشە لەسەر كۆی پرۆسەی دادگاییەكە.
هاوكات هاوكارینەكردنی داواكاری گشتی نەمساوی و پرۆسەی دادگاییەكە لە لایەن سەرانی كورد بە تایبەتی پارتییەوە كە بۆ ددان ئێشەیەك سەفەری نەمسا دەكەن جیگای پرسیارە.
نیعمە فارس حوسێن هەمان ئەو ئەفسەرە دوو ئەستێرەییە بەعسیەیە بە پێوەنانی 9 گولە بە سنگی سەرۆك وەزیران عەبدالكەریم قاسمەوە, لە ناوەندی رادیۆی بەغدا, كۆتایی بە ژیانی هێنا لە پرۆسەی كودەتا شومەكەی 8-3-963, ناوبراو ئێستا بە پلەی لیوا خانەنشینە لە عێراق.

عەلی مەحمود محەمەد




کورتە چیرۆک/ هاوڕێیەک تا مردن… جەلال عەبدوڵا ساڵح

لە دوکانی پیاوە ئەڵمانییەکە هاتمە دەرەوە. تیشکی خۆرەتاوەکەش زۆر بەتین بوو. هەستم بە ماندوی دەکرد. لە شەقامەکە پەڕیمەوەو ئەویش بەرامبەرم وەستا بوو. بە پەلەکەوتمە هەنگاونان چەند وێنەیەکی ڤان کوغم بەجێ هێشت. وێنەکانی لە ژورسەرمەوە بە عەمودی کارەبای شەقامەکەوە هەڵواسرا بون و تینی گەرما دەیبرژاندن.
هێشتا هەتاوەکە لە گەرمەی ئیشکردان دا بوو.کڕێکارەکان عارەقی هیلاکییان دەسڕی! لقی درەختەکان سەرقاڵی باڵندەکان بوون بەڕاستی چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد بەو جۆرە بشڵەژێم بەتایبەتی وەختێک ئاوڕم ئەدایەوە هێشتا وا بەشوێنمەوە. ترسام! ویستم تا هێزم تێدایە ڕاکەم و خۆم دەرباز بکەم. بەڵام چیم بۆ نەکرا نەمتوانی و هێزم نەبوو. لەو کاتەدا پاسێک هات و سەرکەوتم. نەشم دەزانی بۆ کوێ دەچم؟ پارەی سەفەرەکەم داو لە تەنیشتی ژنێک لەسەر کورسییەک دانیشتم.
پاش ١٠ دە خولەک لە پاسەکە دابەزیم. دڵم خۆش بوو بەخۆم گوت:

  • هەرچۆنێک بێت ڕزگارم بوو لەدەستی. بەڵام لە ناکاو قۆڵی گرتم! وەک ئەوەی گەورەترین تاوانم کردبێت چاوەکانی بڕییە ڕووخسارم منیش بەناچاری و بەدەم ترس و دڵەڕاوکێووە هاوارم کرد بەسەری دا:
  • چیت دەوێت لە من؟ بۆ وازم لێناهێنیت؟ماندوو بوین لەگەڵ یەکتری دا! نەفرەت لە خۆت و لەو ژیانەی چارەنووسمی بەست بە تۆووە! بڕۆ و ڕێگای ژیانی خۆت بگرەبەر. بڕۆ و وازم لێ بهێنە! دوژمنەکەم بەسەرنجەوە بۆی ڕوانیم! وەک ئەوەی لەو ڕۆژەوە لەدایک بووم بمناسێت پێی گوتم:
  • تۆ لە چ جۆرە مەخلوقێکیت؟ من تا ئێستا مرۆڤی وەک تۆ پڕ لە گوناه و سەرەڕۆ و ماندوم نەبینیوە! باوەڕ ناکەم هیچ یەکێک لە هاوڕێکانم چارەنووسیان وەک منی لێ هاتبێت بە هۆی تۆی کۆچەرییەوە! تۆ دەڵێی بۆ کۆچ کردن هاتوویتە دنیا! کۆچ لەگەڵ خۆی دەتبا، دەڕۆیت و دەڕۆیت بەبێ ئەوەی ئارام بگریت. زوو پێم وتی و ئێستاش پێتی دەڵێم:
  • هێندە خۆت بە کێشەی کۆچ کردنەوە سەرقاڵ مەکە! لە گەڕەکێیەوە مەچۆ بۆ شارێکی جەنجاڵی و لە کۆڵانێکی تاریکییەوە بۆ شەقامێکی ترسناکی پڕ لە تاوانی. ماندوو بووم هێندە گەڕام و شوێنت کەوتم! لە شوێنێک ئارام بگرە! نەفرەتی شەیتانت بەرکەوێت! بەسە ئیتر وازبهێنە! بەسە کۆچ کردن و نەسرەوتن! لەوەتەی هەم وام بە شوێن تۆوە. بە شەویش ئۆقرە بەخۆت ناگریت. ئەمڕۆ لە تارانی و سبەی لە پاریس، هەفتەی داهاتوو لە نیودەلهی و ڕۆژێکی کە لە واشنگتۆنیت. شەقامەکان ماندوو بوون بەدەستەوە. بڕیارەکە لەدەست مندا نییە ئەگین نەفرەتم دەکرد لە خۆت و لە مێژووی کۆچکردنت! ئەوەت لە بیر نەچێت چارەنووسم بەستراوە بەتۆووە و تا مردنیش دەبێت پێکەوەبین.
    بیرم لەشتی خراپ دەکردەوە. دەمویست کارێک بکەم هەرگیز نزیکم نەبێتەوە. دەمویست بۆ یەکەمین جار ناوی خۆم بنێم جەلاد و بیکوژم و پێ بخەمە سەر ملی و بیخنکێنم و ڕزگارم بێت لە دەستی! لەوکاتەدا سەرقاڵی ئەوە بووم چۆن لەکۆڵی خۆمی بکەمەوە زەردەپەڕ ئاوا بوو. ئەویشم لە چاو ون بوو. هاوڕێکەم بە ئاگای هێنامەوە:
  • بەسە هاوار کردن! درەنگە! هەستە! دەبێت بچین بۆ سەر کار.

جەلال عەبدوڵا ساڵح




قەلەقی… ئاراس سەعید

ئەم ماوەیە باش نەبووم. کاتەکانم لە نێو نۆرینگەو نەخۆشخانەکان بەسەردەبرد. لە تاقیگەکانی خوێین پشکنینی (esr _ cbc _ tsh_hdl _ c.u.e)یان بۆکردم.
پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون، بەڵام درزێکی گەورە لە دڵم درووستبوو بوو.
بۆنێک بە دەستەکانمەوە بوو، کاسی کردبووم، بۆنی نەخۆشخانە، بۆنی تەنهایی، بۆنی نەخۆش، بۆنی تەرم، بۆنی خوێن، بۆنی ڕشانەوە. چەند جار بە سابوونی لۆکس دەستەکانم شوشت، کۆڵۆنیام لە دەستم دا، عەترم لەخۆم دا، کەچی ئەو بۆنە هەر نەڕۆیشت.
شەوێکیان حاڵم تێکچووبوو، سواری نەقالەیان کردم، جگە لە ئامێری نەخۆشخانەکە، کەس نەیدەزانی چەندە بۆت مردبووم.
پزیشکێکە لێ پرسیم ئێستا چۆنی؟
سەرم بۆ لەقاند.
گووتی: کاتەکانت چۆن بەسەر دەبەیت؟
گوتم: زیاتر دەخوێنمەوە، بۆم باسکرد کە چۆن (گیرگۆری سامسا) لە مرۆڤەوە دەبێت بەسیسرک!
ڕاسکۆلنیکۆف لە پترسبۆرگ کەللەی سەری پیرێژنێک شەق دەکات. هێندەش نا، سووژدە بۆ ژنێکی سۆزانی دەبات. پزیشکەکەش وەک من شارەزایی ئەدەبیات نەبوو، ئەویش کافکا و دۆستۆیڤیسکی نەدەناسی.
بە بزەوە پێیگووتم: شەوانە بەچیەوە سەرقاڵی؟
پێم گووت: شەوانە نانووم. جاروبار دەستپەڕ لێدەدەم و جاروباریش بە نووسینی نامەوە سەرقاڵم.
دەزانم ئەو ناتوانیت لە نامە تێبگات، دەیخوێنێتەوە و چەند دێڕێک تێدەپەڕێنیت و دەیەوێت زووتر بۆم بنووسێت (واو جوانبوو!.)
لەبەر ئەوەی خۆم بە درووستیی نازانم بەچی دۆخێکدا تێپدەپەڕم، رەنگە زۆر مافی ئەوەم نەبێت گلەیی بکەم کە بۆچی تێناگات.
پزیشکەکە بەپێکەنینەوە پارچەیەک گولاجی بۆ نووسیم.
سکرتێرەکەی کچێکی چاوشینی باڵابەرزبوو، بۆدییەکی سپی و پانتۆڵێکی کابۆی شینی لە پێکردبوو.
پێی گووتم: چی بۆ نووسیت.
گووتم: propranol.

propranol: حەبی قەلەقی




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا..20… شەماڵ بارەوانی

بەشی بیستەم

فەقێیەک، لە دژایەتی ژنەوە، بۆ سەنگەری فێمێنیستەکان..!

ڕۆژگارێکی سەیرە گیانە!
من سوێندم خوارد و بەڵێنم دا، کە پێنج هەزار کتێب بخوێنمەوە، تا دژایەتی مەهاباد قەرەداغی و ڕێکخراوەکانی فێمێنیستەکان و بزووتنەوەکانی مافی ژنانی پێ بکەم، کەچی دواتر لەمیانی خوێندنەوەی بەردەوامی چەندساڵەی چەندهەزار کتێب و بیرکردنەوە و تێڕامان و بەراوردکاری، سەرەنجام تووشی گۆڕانی فیکری بووم و لە جیاتی دژایەتی کردنەکە، دەیان شیعر و تار و نوووسین و بابەتم سەبارەت بە خەباتی فێمێنستی و سەربەستی ژن و مافەکانی، ژن و خەون و ئازادیەکانی ژن، ژن و ئازار و موعاناتەکانی، ژن و دژایەتی کردنی ئەقڵی نێرسالاری و جیاکاری ڕەگەزی، لە پێناو ژنبوون و یەکسانی جێندەری، لەسەر ڕەگەزی دووەمی سیمۆن دیبۆڤوار و حەوت ڕۆمانی نەوال سەعداوی و پێنج ڕۆمانی فەزیلە ئەلفاروق نووسی و لە دەیان گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕدا، بڵاوبوونەوە.

کتێبی یەکەمیشم، کە بەرهەمێکی شیعری بوو و لەساڵی ٢٠٢٠، یەکەم چاپی لە ژێر نانویشانی”مەملەکەتی ژن کوژان” لێ بڵاوبووەوە.

سێیەم کتێبی شیعریشم”ئەمشەو تەنیایی دادەگیرسێنم” کە ئێستاوا لەژێر چاپە و لەو ڕۆژانە بڵاودەبێتەوە.
لە کۆی سی و شەش شیعری نێو کتێبەکە، هەشت دانەیان بۆ ئازادی و ئازار و خەم و ماف و تراژیدیاکانی ژنە.

بەشێوەیەك بەرگری لە مافەکانی ژن دەکەم و دژی ئەقڵیەتی نێرسالاری دەنووسم، تەنانەت بەشێک لە پیاوەکان بەوە تۆمەت بارم دەکەن، کە زۆر ژنانە دەنوووسم و ڕۆشتومەتە سەنگەری فێمێنزمەکانەوە و دژایەنی پیاو و نێر دەکەم.

ئەوەش بڵێم: من بێگومان لە سۆنگەی مرۆڤ بوونم و باوەڕی تەواومەوە بە یەکسانی جێندەرییەوە ئەو قسەیە دەکەم، چۆن پیاوسالاری نەخۆشیەکی کوشندە و دیاردەیەکی قێزەون و نامرۆڤانە و دێرینەیە و کۆمەڵ و مرۆڤایەتی تووشی پەرتەوازەیی و دووبەرەکی و ئیفلیج و دەرد و بەڵاو ئافات و ماڵوێرانی دەکات، ژن سالاریش هەمان شێوە.

بۆیە ئێمە دەبێت دایمە مرۆڤ سالارانە بیربکەینەوە و ژیان بکەین، ئەو دیواری جیاکاری ڕەگەزییە بڕمێنین، کە لەسەر بنەمای جیاکاری جێندەری لەنێوان هەردووک ڕەگەزدا ڕۆنراوە.

ئەو ئەقڵیەتە نێرسالاریە نەخۆشە لەناو بەرین و مرۆڤەکان لەبێ مانایی و مەترسیەکانیدا ئاگاداربکەینەوە و هەموان لە ڕێگای پەروەردە و یاسا، خێزان و ڕاگەیاندنەوە، ئاشنای چەمکی یەکسانی جێندەری بکەین.

ئێمە دەبێت هەردووك ڕەگەز، خەبات بۆ ئەوە بکەین، کە جیاکاری ڕەگەزی نەمێنێت و یەکسانی جێندەری ببێت بە یاسا و کولتوور و، لەدەستوور و لەناو ئەقڵ و مینتاڵێنت و هۆشیاری تاکدا بچەسپێت و پەرژینی ئەقڵیەتی نێرسالاری بەیەکجاری بڕمێت.

توندڕۆیی و زیادەڕەوی چ لای پیاو لە دژی ژنەوە بێت، چ لای ژن، لە دژی پیاوەوە بێت، هەردووکی تراژیدیا و ماڵوێرانکەر و نامرۆڤانەیە.
ئێمە دەبێت هەردووک ڕەگەز، دەست لەناو دەست و شان بەشان، کار بۆ سڕینەوەی بیری نێرسالاری و جیاکاری ڕەگەزی بکەین، کار بۆ نەهێڵانی ئاسەوارە خراپەکانی ئەو ئەقڵیەتە پاتریاریکیە بکەین. دووبارە مرۆڤ بهێنینەوە سەر سکە ساخڵەم و ڕێگە ڕاستەکە، ئەویش ڕێگەی مرۆڤ بوون و یەکسانییە.

ڕێکخراوی ئافرەتان هەیە توندن زۆر، لە گۆڤار و ماڵپەڕەکانیان ڤیتۆی پیاویان کردووە و تەنها نووسینی نووسەرە ژنەکان بڵاو دەکەنەوە و من وتار و شیعرم بۆ ناردوون پێیان گوتووم تەنها هی نووسەرە ژنەکان بڵاو دەکەینەوە، جا مەهەزلەکە ئەوەیە، ئەو شیعر و تارانەی بۆم ناردن، هەموویم بۆ خەمەکانی ئافرەت و ئازادی و ئازارەکانی ژن نووسیون.

وتارێکیشم لەسەر ئەوە نووسیوە و لە کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕدا بڵاو بووەوە، لە ژێرناونیشانی(مروڤ بوونمان لەنێوان بەرداشی ژن سالاری و پیاو سالاریدا).

بەڕاستی ئەوە کارەساتە، ئێمە خەبات بۆ ئەوەدەکەین تاکو جیاکاری ڕەگەزی نەمێنێت،
تۆ دووبارە دێیت و هەمان هەڵەی نێرسالاران دووبارە دەکەیتەوە و دووبارە دیوارێکیتری کۆنکریتی مێ سالاری و ژن سالاری، لە بەرامبەر دیواری نێرسالاری چێدەکەیت و تراژیدیای جیاکاری ڕەگەزی قوڵتردەکەیتەوە و قوڕی ئەو جیاکارییە جێندەری و ڕەگەزیە نامرۆڤانەیه بۆ ژیانی مرۆڤایەتی خەستر دەکەیتەوە و تەشەنوجات و حەساسیەت و دوو بەرەکی و دوو کەرت بوون و دوورکەوتنەوە دەخەیتە نێوان هەردوو ڕەگەزەوە!

ئینجا ئەو خانمە بەڕێزانە و گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕ و یەکێتیەکەیان، دەبێ دەستخۆشی لە هەر نێرێک و پیاوێک بکەن، کە پشتگیری مافەکان و داوا ڕەواکان و ئازادیەکانی ژن دەکات و لە ئازار و نەهامەتی و تراژیدیا و دۆزەخی ژیانی ژنان تێدەگات و دەچێتە بەرەی ژنان و سەنگەری فێمێنیزم بوون و دژی ئەقڵیەتی نێرسالاری و چەوسانەوەی ژن و سەلبکردنی ئازادیەکانی ژن و لەژن خستن و لە مرۆڤ خستنی ژن، دەوەستێتەوە، نەک ڤیتۆ بخەنە سەر پیاو دیوارێکیتری ژن سالاری، لەپاڵ دیوارە نێرسالاریەکە دروستکەن و هەردووک ڕەگەز هێندەی تر بکەن بە دژ و دووژمنی یەکتری و لە یەکتریان دوور خەنەوە!




رەخنە و ئەدەبی منداڵان… عەلی حەمەڕەشید

ئەدەبیاتی منداڵان لقێکە لە ئەدەبی کوردی و ئەویش هەروەکو لقەکانی تری ئەدەب چەند ژانرێک دەگرێتەوە وەکو شیعر و چیرۆک و ئۆپەرێت و شانۆ و ڕۆمان و سیناریۆ و… کە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، کە سەرنج بدەین دەبینین ئەدەبیاتی منداڵان هەنگاوی باشی ناوە وەک وڵاتانی دراوسێ و لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، کۆمەڵێک شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی بەتوانا بەدڵسۆزییەوە لەو بوارەدا هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ و کۆمەڵێک بەرهەمیان پێشکەش بە کتێبخانەی منداڵانی کورد کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەو زۆرییەشدا بمانەوێ و نەمانەوێ بەرهەمی تێدایە کە بۆ منداڵان ناگونجێت و پێشکەش بەوان کراوە، کە هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی رەخنە، بەڵام کام رەخنە؟ رەخنەی زانستیی و بنیاتنەر لەسەر بنەمایەکی زانستی وئەدەبی کە ببێتە هۆی پێشخستن و پێشکەوتنی ئەو بەرهەمەی کە رەخنەی دەربارە دەگیرێت، لەهەمان کاتیشدا جیاکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە بۆ منداڵان ناشێن و لە لایەنی ئەدەبییەوە کەموکوڕییان تێدایە و پێویستییان بەوە هەیە رەخنەگر هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات بەمەبەستی بەرەوپێشچوون، یان لەلایەنی دەرونییەوە، یان زانستییەوە. یان ئەو وێنانەی کە بۆ چیرۆک و شیعرەکان دروستکراون، ئەمانە هەموویان پێویستە گونجاوبن و دوور بن لە کەموکوڕی و ناتەواوی. چونکە رەخنە جۆرێکە لەھەڵسەنگاندن و نرخاندن بە مەبەستی دەرخستن و نیشاندانی لایەنی باش و خراپ. دیارە رەخنەش پەیوەندی بە زۆر لایەنەوە ھەیە و دەتوانرێت بخرێتە بەردەم پرۆسەی رەخنە و رەخنە لێگرتنەوە. دەبێت ئەوەش بزانین کە رەخنە لقێکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە و بایەخ بە لێکۆڵینەوەی بەرھەمی ئەدەبی دەدات.

بۆ پێشکەوتن و پێشخستن
رەخنەگر لە هەر بوارێکدا کار بکات پێویستە خاوەن توانا بێت و شارەزاییەکی باشیشی هەبێت دەربارەی ئەو بوارەی کە رەخنەی لێدەگرێت بە شێوەیەکی زانستی و دوور لە هەر شتێکی تر کە لە بەهای کارەکە کەم بکاتەوە. رەخنەی بنیاتنەر هەمیشە هۆیەک بووە بۆ پێشکەوتن و پێشخستن، چونکە تەنها مەبەست تیایدا ئەوەیە کە لایەنە نەرێنی و ئەرێنییەکان دیاری بکرێت، بۆ ئەرێنییەکان خاوەن بەرهەم هەوڵی زیاتر دەدات کە لەسەر ئەو رێچکەیە و بەشێوەیەکی چالاکتر و باشتر هەنگاوەکانی خێراو گورجتر بکات تا کاری داهێنەرانەتر ئەنجام بدات لە بوارەکەی خۆیدا، بۆ لایەنە نەرێنییەکانیش خاوەن بەرهەم کەموکوڕییەکانی بۆ دەردەکەوێت و زیاتر لای روون دەبێتەوە و هەوڵی خۆی زیاتر دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو کەموکوڕییانە دووبارە نەکاتەوە و لەسەر ئەو پێشنیار و تێبینی و سەرنج و رێنماییانەی کە رەخنەگر دیاری کردووە بۆی بەشێوەیەکی جیاوازتر و باشتر ئەگەر بیەوێت پێشبکەوێت و بەرهەمەکانی ببنە جێگەی سەرنج توانا و لێهاتوویی خۆی زیاتر بخاتەگەڕ، لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵێک بەرهەمی باش و خاوەن مەرجە تایبەتییەکانی ئەدەبیاتی منداڵانمان بە پوختی بۆ دێتە بەرهەم کە شایانی ئەوە بن بۆشاییەک لە نێو پەرتوکخانەی منداڵاندا پڕ بکەنەوە، ئەوانەشمان بۆ دەردەکەوێت کە پێویستییان بە پێداچوونەوە هەیە و خاوەنەکانیان ئەگەر بەهەر هۆیەک بێت نەیان توانیوە تیایدا سەرکەوتووبن یان بەرەوپێش بڕۆن یان کار لە بوارێکی تری ئەدەبیات دا بکەن. زۆر لە نووسەر یان شاعیر هەیە وەکو پێویست شارەزا نییە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا و بەکارێکی سادە و ئاسانی دەزانێت کە بە پێچەوانەوە کارێکی گرنگ و گرانە، بۆیە ئەوان لەگەڵ رێزی زۆرم بۆیان بەرهەمەکانیان دەبنە بار بەسەر ئەدەبیاتی منداڵانەوە و زیان دەگەیەنن لە جیاتی سود. بە پێی ئەزمونی خۆم کەساڵانێکی زۆرە لەو بوارەدا کاردەکەم و بۆمنداڵان دەنووسم، دەتوانم بڵێم رەخنەی بنیاتنەر و دروستکەر بەپێوەرێکی زانستی و کەسانێکی شارەزا و لێهاتوو ئەنجامی بدەن ئەم سودانەی بۆ ئەدەبیاتی منداڵان دەبێت، جا چ بۆ ژانری شیعر یان چیرۆک یان ئۆپەرێت یان شانۆیی یان رۆمان بێت. جیاکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە ناشێن بۆ منداڵان و بە زۆر ئاخنراونە نێو ئەدەبیاتی منداڵانەوە. ئاگادار کردنەوەی ئەو نووسەر و شاعیرانەی کە بۆ منداڵان دەنووسن تا بە وردی و وریایی و شارەزاییەوە بنووسن. هاندان و دەستخۆشییە بۆ ئەو نووسەر و شاعیرانەی کە بەرهەمەکانیان لە ئاستێکی باشدایە و گشت مەرجە تایبەتییەکانی ئەدەبیاتی منداڵانی تێدایە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوون و داهێنانی زیاتر. پێشخستن و سەرکەوتنی ئەدەبیاتی منداڵان. تواندنەوەی گشت بەربەستە سەهۆڵییەکانی نووسین لەو بوارەدا بەڕێنمایی و تێبینی و سەرنجە دروست و بنیاتنەر و ئەرێنییەکان، سەرچاوەیەک دەبێت، یان دەبێتە بەرچاوڕوونی بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بۆ منداڵان بنووسن. ناساندن و بەدەرکەوتنی ئەو شاعیر و نووسەرانەی کە جێگە دەستیان بە روونی دیارە لەو بوارەدا. پێدانی رێنمایی و بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ ئەو شاعیر و نووسەرانەی کە بەرهەمەکانیان کاڵوکرچی یان نە گونجاندنیان تێدایە بۆ نەهێشتن و پێشکەوتن. هەمیشە رەخنە لە بوون دەگیرێت، هەر بەرهەمێکیش جا هی هەر شاعیر یان نووسەرێک بێت کە رەخنەی لێگیرا واتای ئەوەیە ئەوە هەیە و دیارە لەو مەیدانەدا، بۆیە نابێت دڵگران بن بە رەخنە.

بەرەوپێشچوونی ئەدەبیاتی منداڵان
ئەگەر سەرنج بدەین کۆمەڵێکی زۆر پەرتوک و نامیلکە و گۆڤاری تایبەت بۆ منداڵان ساڵانەدەرچووە و دەردەچێت، بەڵام وەکو پێویست نە هەڵسەنگاندن و نە خوێندنەوەیان بۆ کراوە. نە رەخنەیان لێگیراوە، کە بەرهەمی وا دەبینین کە هەرگیز بۆ منداڵان ناشێن کەچی لێی نووسراوە (بۆ منداڵان ) بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە بواری رەخنە بدرێت. من پێش چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەمەم زۆر بە گرنگ زانیوە و لە نووسین و دیدارەکانمدا باسی ئەوەم کردووە کە ئێمە پێویستییمان بە گۆڤارێکی وەرزی هەیە کە تەنها تایبەت بێت بە رەخنە و خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو گۆڤار و کتێب و نامیلکانەی کە بۆ منداڵان دەرچوون و دەردەچن. دوور لە ناسیاوی و بەرژەوەندی تایبەت بەرهەمەکە چۆنە وەکو خۆی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. راست نییە تا ئێستا ئەو هەمووە هەیە و بەردەوامیش دەردەچێت هیچیان دەربارە نەنووسراوە و نەکراوە، هەرچەندە بەشێکیش دەکەوێتە سەر ئەوەی کە سەرجەم بەرهەمەکان لە ئێستادا بە تیراژێکی زۆر کەم دەردەچن کە بەشی منداڵانی دوو یان سێ قوتابخانە ناکات کە لە راستیدا نووسەرەکەی بۆ هەموو منداڵانی کوردی نووسیوە. پەرتوکێک (300 یان 500) نوسخەی لێدەربچێت چۆن دەگاتە هەموو کوردستان زۆر جار ناگاتە نووسەر و شاعیرەکانی بوارەکە و ئەو کەسانەش کە لە بواری رەخنەدا کار دەکەن تا دەربارەی بنووسێت، هەر چەندە ئەو کەسانە زۆر کەمن کە لەو بوارەدا دەنووسن، تا ئێستا کەسێکی تایبەتمەندمان نییە کە لە بواری رەخنەدا کار بکات بۆ منداڵان. هەندێک جاریش کەسانێک بۆ نامەی ماستەر یان دکتۆرا دەربارەی ئەدەبیاتی منداڵان نامەکانیان بۆ ئەو بوارە تەرخان کردووە، بەڵام من پێم وانییە کە کارەکانیان شتی نوێ و داهێنان و خستنە ڕووی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی ئەدەبیاتی منداڵانی وەکو پێویست تێدابێت، چونکە ئەگەر وا بوایە ئەوا لە شێوەی کتێبدا دەخرانە نێو کتێبخانەی کوردییەوە، جار جار هەندێک دەبینین بەڵام زۆر بەکەمی. نمونەش لەو بوارەدا نامەی ماستەری مامۆستا (رازاو رەشید سەبری) کە دەربارەی چیرۆکی منداڵانە و کراوە بە کتێب، یان (شیعری منداڵان لەئەدەبی کوردیدا، د. فازیل مەحمود)، هەروەها هەندێکیشیان بەشێکیان لە گۆڤار یان ماڵپەڕەکاندا بڵاوکردۆتەوە وەک نامەی ماستەری کاک (زیاد رەشاد)، چونکە ئەگەر ئەوانە بەشێوەی کتێب هەبن دەبنە هۆی بەرەوپێشچوونی ئەدەبیاتی منداڵان و لە هەمان کاتیشدا دەبنە سەرچاوەیەکی باش و باوەڕ پێکراو. کەسانی تریش هەن کە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا نامەی ماستەر یان دکتۆرایان پێشکەش کردووە، بەڵام هەر لای خۆیانە یان لە گۆشەیەکی کتێبخانەی زانکۆکەیاندا دانراون. لەگەڵ ئەوەی کە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆریان لەگەڵدا کێشاوە بۆ بەدەستهێنانی. پێویستە ئەوەش بڵێین کە نەبوونی رەخنەی تایبەت و بنیاتنەر زۆری و بۆرییەکی بەرهەمی منداڵان بەرهەم دەهێنێت. باش و خراپ تێکەڵی یەکتر دەبن و دەبنە بار بەسەر ئەدەبیاتی منداڵانەوە و سەرلێشواوی و تێنەگەیشتنی تەواو لە ئەدەبیاتی منداڵاندا دروست نابێت. هەروەها هەمووان خۆیان بە پاڵەوانی بوارەکە دەزانن و کەس نازانێ کێ داهێنەر و بەسەلیقەیە و کێ خۆی بە بوارەکەدا هەڵواسیوە، بەڵام ماوەیەکی زۆری پێدەچێت کە لە بێژنگ بدرێ و چاک و خراپ لە یەکتری جیا بکرێنەوە.




تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا..5… شەماڵ بارەوانی

بەشی پێنجەم و کۆتایی

لە بەشی پێشوو باسمان لە تیرۆرکردنی(مالیکی کوڕی ئەلئەشتەر)کرد لە ڕێگەی ژارەوە، بە پیلانی موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان.

موعاویه یەکێک لە سیفەتەکانی ئەوەبوو، هەرکەسێکی بە مونافیس و مەترسی بۆ سەر هەژموون و پێگەو کورسی و دەسەڵاتی خۆی بزانیبوایە، هەوڵی تیرۆرکردن و پاکتاوکردن و لە ناو بردنی دەدا.
ئینجا نووسەر لە بەشی سێیەمدا، دێتە سەر باسکردن لە تیرۆری سیاسی، لە سەردەمی ئومەویەکاندا، تیرۆرکردنی (حەسەنی کوڕی عەلی) لەسەر دەستی هاوسەرەکەی(جەعدەی کچی ئەشعەسی کیندی) و بە فیت و ئیعازی موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان.
حەسەن، ئەو پیاوەی بۆ موعاویە سازش و تەنازولی کرد، لە جێنشینی و خەلافەت، حەسەن بەوەیش ناسراو بوو، کە زۆر پرۆسەی هاورسەگیری پێک هێناوە و زۆر بەزوییش لە هاوسەرەکانی جیادەبوویەوە و بە زمانە بازاڕی و میلیەکەی:ژن بەردان لای وەکوو ئاوخواردنەوە وابووە!

ئینجا تیرۆرکردنی (عومەری کوڕی عەبدولعەزیز)و کوڕەکەی (عەبدولمەلیک).
هەروەها نوسەر باس لە کۆمەڵێک کەسیتر دەکات، کە لە سەردەمی ئومەویەکاندا تیرۆرکراون.

لەوانە:عەبدولڕەحمانی کوڕی خالید، موعاویەی کوڕی یەزیدی کوڕی موعاویه، یەزیدولناقیس- یەزیدی کوڕی وەلیدی کوڕی عەبدولمەلیک، مەروانی کوڕی حەکەم، عەلی کوڕی حوسێن و کوڕەکەی (موحەمەدولباقرو..تاد.

پاشان نووسەر لە تیرۆری سیاسی لەئیسلامدا و لە بەشی چوارەمدا باس لە قۆناغێکیتر دەکات، ئەویش تیرۆری سیاسییە لە سەردەمی عەباسیەکاندا و باس له تیرۆرکردنی (عەلی ئەلڕیزای کوڕی موسای کازم)ی وەلی عەهد و جێ نشینی مەئمون دەکات.
پاشان لە تیرۆری گرووپی ئیسماعیلیەکان بە سەرپەرشتی(حەسەنی کوڕی سەباح) کە بە حەشیشیەکان ناسراو بوون دەدوێت.

ئینجا تیرۆرکردنی ئیدریسی کوڕی عەبدولڵای سەرکردەی چەکداری ڕاپەڕیو لە دژی دەسەڵاتدارێتی عەباسیەکان.

تیرۆرکردنی عەلی کوڕی ئەلفەزل، تیرۆرکردنی ئەبو سەعید الجەنابی، تیرۆرکردنی(توتوش و بوری) هەردووك کوڕەکەی (ئەلەب ئەرسەلان)ی سوڵتانی سلجوقیەکان لە لایان (زومرەد)ی دایکیانەوە، لە ڕێگەی ژەهراویکردنی خواردنەکەیان.

تیرۆرکردنی موقەتیدر باللەهی عەباسی، ئامربیئەحکامواللەی خەلیفەی فاتیمی، موعیدی کوڕی زاید، شازادە ئاق سەنگەری سەلجوقی، نیزامولمەلیک و کوڕەکەی (فەخرولمەلیک)، سوڵتان ئیسماعیلی کوڕی فەرەج و ..تاد.

ماوەتەوە بڵێم: ئەوە ڕانان و خوێندنەوەیەکی کورت بوو بۆ کتێبی «تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا». نموونەکان و چیرۆکەکان هێندە زۆرن، سەبارەت بە تیرۆری سیاسی لە مێژووی ئیسلامیدا، کورد وتەنی لەبن نایەن و ئەوە مشتێک بوو لە خەروارێک و من لێرەوە کۆتایی پێدێنم و ئەوەیتر بۆ خوێنەر خۆی جێ دێڵم، ئەو خوێنەرەی عەودالی حەقیقەت و گەیشتن بە ڕاستیەکان و پەردەلادان لە سەر ڕووی چەواشەکاریەکانە، با بڕوات ئەو کتێبە بە نرخ و بەهادارەی«تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا» بخوێنێتەوە و بە چاوەکانی خۆی حەقیقەتەکان و نموونە حاشاهەڵنەگرەکان و بەڵگە بە هێزەکان، سەبارەت بە تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا، ببینێت.