یەکەم پرۆژە: ئەبو یەئقوب ئەلکندى.. ئولریش ڕودۆلف.. کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە

  

نەشیاوە ئەم سەرەتایانە لە ناوى ئەبو یەئقوب ئەلکندى (نزیکەى 800-870) جیا بکرێنەوە. کندى لە لایەن هاوچەرخانییەوە ناو دەنرا “فەیلەسوفى ئەرەبەکان”، لێرەشدا مەبەستیان لەوە بوو کە کندى بە زمانى ئەرەبى بەشدارییەکى بەواتاى لە هێنانەئاراى زانستی فەلسەفەییدا کردووە. جگە لەوە کندى خۆى دیاردەیەکى سەرنجڕاکێش بوو. بە هەر حاڵ سەرچاوەکان دەگێڕنەوە کە ئەو ژیانێکى خۆشگوزەرانی بەسەربردووە. ئەو، وەک کوڕى خانەوادەیەکى دەسەڵاتدارى ئەرەبیى باشوور، سەرەتا لە کوفە دەستى بە خوێندن کرد (باوکى لەوێ پۆستى پارێزگارى هەبوو)، پاشان لە بەسرا، ئەوجا لە کۆتاییدا چەند ساڵێکى درێژخایەنى لە بەغداد لە کۆشکى خەلیفەدا بەسەر برد (بە ڕوداوێکى کورتخایەنەوە کە وەک دۆگۆترێت گۆیا بەر غەزەبی خەلیفە کەوتووە).

ژیان لە گەورەشارى بەغداد ئەو سوودەى هەبوو کە کندى ڕاستەوخۆ گۆڕانى خێراى زانستە جیاوازەکانی ئەزموون دەکرد. هەر بابەتێک لە پایتەخت بۆ ئەرەبى وەربگێڕرایە، ئەو وەرى دەگرت و پاشان هێندەى نەدەخایاند دەستی دەکرد بە کارکردن لەو بابەتەدا. لێرەوە کۆبەرهەمێکى فراوانى زانستى سەریهەڵدا: نووسین لەبارەی ئەستێرەناسى و ئەسترۆلۆگى، ئۆپتیک و ماتماتیک، موزیک و پزیشکى، فۆنێتیک و ئەلخێمى. بە پێشکەشکردنەکانى سەر ئەم تێکستانەدا خویا دەبێت کە تێکستەکان ئاڕاستەى بەرپرسانى جیاوازى پەروەردەى نوێ کراون (خەلیفەکان، پزیشکان و هەڵبەستڤانان). بۆیە دەتوانین کندى ناو بنێین زانایەکى یونیڤێرساڵ. ئەو گرنگیى بە سەرجەمی ئەو زانستانە دەدا کە لەو سەردەمەی ئەودا لە سەرچاوەکانى ئەنتیکەوە وەرگیران، هەروەها کۆششی بەرپرسیارانەی ئەو رۆڵێکى بەرچاوى لەوەدا گێڕا کە زانستەکان لە جیهانى ئیسلامیدا بمێننەوە و پتر گۆڕانیان پێبدرێت. هاوکات ڕەوایە کە کندى ناو بنێین فەیلەسوف، چونکە سەربارى فراوانیى بەرهەمەکەى، هێشتا هەر فەلسەفە لەنێویدا زاڵ بوو، ئەمەش لە دوو ڕووەوە: یەکەم، لە مەغزایەکى فراواندا، زۆرینەى بەشە زانستییەکان کە کندى پێوەی خەریکبوو، بەگوێرەى تێگەیشتنى ئەو خۆى (و هەروەها بەگوێرەی دابی ئەڕیستۆتێلی) سەر بە فەلسەفە بوون؛ دووەم، لە مەغزایەکى تەسکدا، کندى بە چەند نووسینێک کۆتایی بە بەرهەمەکەى هێنا کە بەتەواوى بۆ بابەتى فەلسەفەیى تەرخان کرا بوون، ئەوەش هاوکات بەو مەبەستە کە ڕێنوما و ئامانجی هاوبەش بە دیراسە زانستییەکانى بدەن.

بێگومان کندی بۆ نووسینى ئەو جۆرە تێکستانە پێویستی بە شارەزایى فەلسەفەیى بوو، بەدەستهێنانی شارەزاییەکانیش لەو ساڵانەدا کە کندى بۆ بەغداد هات (واتا پێش 830)، هێندە ئاسان نەبوو، چونکە ئەو دەمە تەنیا ژمارەیەکى کەم بەرهەمى فەلسەفەیى بۆ ئەرەبى وەرگێڕرابوون (پێدەچێت تەنیا ئێتیکى باو، لۆگیکى گۆزارە و هەندێک بەشى فەلسەفەى سروشتى ئەڕیستۆتێلیس). بۆیە یەکەم هەنگاوى کندى ئەوە بوو کە زەمینەى لێهزرینەکانى خۆی فراوان بکات، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیی کرد بە چەند وەرگێڕێکەوە کە لە دەوروبەرى کۆشکی خەلیفە چالاک بوون و ڕایسپاردن تاکو نووسینى دیکە پەیدا بکەن و بۆى وەربگێڕن بۆ ئەرەبى. ناتوانین هەموو ئەو بابەتانە بەوردى دیاری بکەین کە بەم شێوازە تا ناوەڕاستى سەدەى نۆیەم وەرگێڕران. وەلێ ئێمە دەتوانین تا ڕادەیەک بەجەختى پێشانی بدەین کە کام تێکستانە لەو سەردەمەدا لە پێشخانى گرنگیپێداندا بوون و بە کۆششی تایبەتی کاریان تێدا دەکرا. لە نێو تێکستەکاندا ئەمانە هەبوون: نووسینە فەلسەفەیى-سروشتییەکانى ئەڕیستۆتێلیس، ئەوە بێگومان گەر پێشتر نەناسرابووبێتن (“مێتەریۆلۆگى“، “لەبارەى ئاسمان“)، هەروەها “مێتافیزیک” و “لەبارەى دەروون“، ئەوجا چەند بەرهەمێکى پلاتۆن کە لە نێویاندا بەبێ هیچ گومانێک “تیمایۆس” و “سیمپۆزیوم” هەبوون، ڕەنگە هەروەها دیالۆگی دیکەى ئەو، وەک “فائێدۆ” و “سۆفیستێس“. جگە لەوە کندى بەتایبەتى ئەو تێکستانەى ناسى کە لە ئەنتیکەى دەمەو کۆتاییدا سەریان هەڵدا بوو. لەم ڕەوشەدا دەبێت حساب بۆ وەرگرتنێکى فراوان بکەین، ئەمەش لە ڕاڤەکەرانى سەرەتاى ئەڕیستۆتێلیسەوە (لەوانە ئالێکساندەرى ئافرۆدیسیاس) بڕى دەکرد تا دەگەیشت بە شوێنکەوتە کریستیانییەکانیان (لەوانە یۆهانس فیلۆپۆنۆس). بێگومان هەر لەم پەیوەندییەدا نوێپلاتۆنییەکان، بەتایبەتی پلۆتین و پرۆکلۆس، یەکجار گرنگ بوون و کاریگەریی زۆریان لەسەر کندی نواند. ئەوجا دەبێت ئەوەش ببێژین کە کندى هزرى ئەوانى لە نووسینە ئۆریجینالەکەیدا نەناسى، نەخێر، نووسینەکانی بەردەمی بریتی نەبوون لە کارە ئۆریجینالە گریکییەکانى ئەوان بە وەرگێڕراوی بۆ ئەرەبی، بەڵکو کارتێداکردنى دیکە و پارافراز بوون کە تا ئەمڕۆ ڕەچەڵەکیان ساغ نەکراوەتەوە. لەم نووسینانەدا هەندێک بەشى “ئیننێئادەکان”ى پلۆتین، “ئینستیتوتسیۆ تیۆلۆگیکا”ى پرۆکلۆس، ڕاڤەکرابوونەوە، ئەوەش لە ڕوانگەیەکی مۆنۆتایستیی پابەندەوە بەو تێڕوانینەی ئافراندنەوە کە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا داڕێژراوە. لێرەدا جێی سەرنجە کە ئەو نووسینە ناوبراوانە بە هینى ئەڕیستۆتێلیس دانرابوون (نووسینە بەناوبەنگەکەی “تیۆلۆگیى ئەڕیستۆتێلیس“، هەروەها “نووسراو لەبارەى هۆکارەکان” (Liber de Causis) و زۆرى دیکە).

کندى لە خستنەگەڕی ئەم پرۆگرامە بەرفراوانەى وەرگێڕاندا رۆڵێکی تەواو چالاکی گێڕا: ئەو نەک تەنیا تێکستە جیاوازەکانى بۆ کارتێداکردن هەڵدەبژارد، بەڵکو هەروەها ئەو بابەتە وەرگێڕراوانەشی لە ڕووی زمانەوە چاک دەکرد کە دەخرانە بەردەمی؛ جگە لەوە کندی ناساندنێکی دیکەی پێبڕا، کە بەو پێیە ئەو واژە فەلسەفەییەکانی لە ئەرەبیدا چەسپاندووە. نووسینەکەى بە ناونیشانى “لەبارەى پێناسە و ڕاڤەى شتەکان” یەکەم هەوڵ بوو بۆ ئەوەی گەنجی وشە زانستییە نوێکان کە مرۆڤ بۆ دانەوەى واژە گریکییەکان پێویستى بوو، پوخت بکاتەوە و وەک پێوەر بچەسپێنێت. باوەجو کندى تەنیا هاندەر و سوودوەرگری ئەو چالاکییە چڕەی وەرگێڕان نەبوو کە لە دەوری خۆی کارا بوو، بەڵکو پێدەچێت تەنانەت قوربانیشی بوو بێت. ئاخر کاتێک ئەو خەریکی نووسینی فەلسەفەیی بوو، بەردەوام گۆڕان بەسەر بناغەی هزرینیدا دەهات، بەردەوام تێکستى نوێ بە هێنانەنێوانی پرسیارى دیکە و دەستپێکی دیکەى چارەسەرکردنەوە دەناسران، ئەویش لە لایەنی خۆیەوە زۆر جار ناچار دەبوو پێشبینییەکانى نوێ بکاتەوە و بەو وروژێن و سەرچاوانە ئیزافەیان بکات کە پێشتر دەستی پێیان نەدەگەیشت.

ئەمە بەتایبەتى لەو نووسینەدا خویا دەبێت کە دەتوانین ناوی بنێین بەرهەمە سەرەکییەکەى کندی: گۆتارێکی تا ڕادەیەک بەرفراوان لەبارەى مێتافیزیک (بە ناونیشانی “لەبارەى یەکەم فەلسەفە“). نووسینەکە بەگوێرەی ئەو داڕشتنە کە بە ئێمە گەیەنراوە، لە چوار بەش پێکدێت و بەشەکان نەک تەنیا لە ڕووى بابەتییەوە، بەڵکو هەروەها لە پاشخانی فەلسەفەییانەوە زۆر جیاواز بنیاتنراون.

کندى لە بەشی یەکەمدا دەخوازێت چێوەى توێژینەوەکە بچەسپێنێت. بە دیدی ئەو ئەرکى فەیلەسوف گەڕانە بەدووى ڕاستیدا، واتا گەرەکە ئامانجی ئەو گەڕان بێت بەدووى هۆکارەکانی فۆرم و ماتەری، بزووتن و مەبەستى شتەکاندا. ئەمە هەڵبەتە مێتافیزیکى ئەڕیستۆتێلیسمان دەهێنێتەوە یاد کە لە تێکستەکەی کندیشدا بەفراوانى بەکار دەهێنرێت و تەنانەت ناوبەناو سیتاتی (ئیقتیباسی) لێوەردەگیرێت.

وەلێ ڕوانگەی کندی لە بەشى دووەمدا دەگۆڕرێت. ئێستا ئەو خۆی بە جیهانەکەمانەوە خەریک دەکات، لێرەشدا وای دادەنێت کە فراوانیی جیهان بێدوایەکى نییە، بەڵکو دوایەکییانە کشاوە. کندى سەرەتا ئەم دوایەکێتییە بۆ فەزا گریمانە دەکات، لێرەشدا سەرلەنوێ خۆى بە ئەڕیستۆتێلیسەوە گرێ دەداتەوە، وەلێ ئێستا بەتایبەتى نووسینەکەى ئەو بە ناونیشانی “لەبارەى ئاسمان” وەک دەرچەى لێهزرینەکانى وەردەگرێت. سەرەڕای ئەوە کندى هەنگاوێک لە ئەڕیستۆتێلیس تێپەڕ دەکات و دەبێژێت، کە جیهانەکەمان لە ڕووى کاتیشەوە دوایەکییە، واتا گەردوون دەستپێکێکی کاتەکیى هەیە، ئەمەش پێچەوانەی تێڕوانینەکانى ئەڕیستۆتێلیسە، بۆیە ئێستا هانا بۆ ئەرگومێنتەکانى یۆهانس فیلۆپۆنۆس دەبات.

کندى لە بەشى سێیەمدا هەوڵ دەدات لێرەبوونی (وجودی) خودا بسەلمێنێت، لێرەشدا ئەرگومێنتێک وەک بناغە دادەنێت کە لە زۆرێتیى شتە بەرجەستەکانى شیاوى دەرککردنەوە لێرەبوونی یەک-ى بنەرەتی دەرئەنجامێنێت. وەلێ ئەمە واتایەکى ئەوتۆ دەگەیەنێت کە زەمینەى پەرچاندنەکانی کندی سەرلەنوێ گۆڕانی بەسەردا هاتووە، چونکە ئەوە کە لێرەدا ڕوون دەکرێتەوە، نە بە ئەڕیستۆتێلیس و نە بە یۆهانس فیلیپۆنۆس دەگونجێت، بەڵکو شیاوی گونجاندنە بە تێکستەکانى پرۆکلۆسى نوێپلاتۆنی.

تێڕوانینەکانى پرۆکلۆس هەروەها چوارەم بەشى نووسینەکە دیارى دەکەن. ئێستا کندى هەوڵ دەدات وەسفی خودا بکات، لێرەشدا گۆڕان بە تیۆلۆگییەکى نێگەتیڤ دەدات کە تەواو لەژێر کاریگەریى نوێپلاتۆنیزمى درەنگدایە. وەلێ ئەم تیۆلۆگییە تێکستەکە تەواو ناکات، بەڵکو لە کۆتاییدا هزرى کندی بۆ دوا جار وەردەچەرخێت. ئێستا کندى دەبێژێت، کە خوداى دوور و نەشیاوى ناسین گەردوونى لە ئەزەلییەتەوە نەخستۆتەوە، بەڵکو لە هیچەوە لە کاتدا ئافراندوویەتی. لێرەدا کندى دۆگمە ئایینییەکەى ئافراندن لە هیچەوە دەناسێنێت.

ئەمانە پێکڕا بەڵگەن کە کندى مامەڵەیەکى وردى لەتەک سەرچاوەکانیدا کردووە. ئەو، هاوشێوەى زۆر هزرڤانى کریستیانى لە ئەنتیکەى دەمەو کۆتاییدا، هەوڵى دەدا کە گەلێک کۆنسێپتى فەلسەفەیى و ستراتیژیى ئەرگومێنتهێنانەوە تا ڕادەى شیان پەیوەند بکات بە بڕوا ئایینییەکانى خۆیەوە. ئەمەش، وەک بینیمان، چواندنی بۆ کارە سەرەکییە مێتافیزیکییەکەى ئەو هەیە، وەلێ هەروەها چواندنى بۆ نووسینە بچووکەکانیشى هەیە. ئەو کۆنسێپتە فەلسەفەیى و ستراتیژیانەى ئەرگومێنتهێنانەوە دەرفەتیان بۆ ڕەخساند کە پرسیارى تایبەتى لە کایەکانى دیکەى فەلسەفەوە (فیزیک، پسیکۆلۆگى، ئێتیک و هتد) بهێنێتە بەر باس و بۆ هەر یەکەیان ڕوانگەى خۆى دەرببڕێت.

گەر مەسەلەکە بریتى بووایە لە بابەتەکانى فەلسەفەى سروشت، ئەوا هەڵوێستى کندى تەواو ئەڕیستۆتێلییانە بوو. ئەمە بۆ نموونە لەم توێژینەوانەی ئەودا خویا دەبێت: “لەبارەى هۆى سەیرورە و لەناوچوون“، یان “داڕشتنى ئەو هەقیقەتە کە سروشتى کایەکانى ئاسمان لە سروشتى چوار توخمەکە جیاوازە“. هەردوو نووسینەکە بەزۆری پشت بەم نووسینانەى ئەڕیستۆتێلیس دەبەستن: “لەبارەى سەیرورە و لەناوچوون” و “لەبارەى ئاسمان“. وەلێ ڕەوشەکە لە پرسیارەکانى پسیکۆلۆگى و ئێتیکدا جیاوازە. کندى ئێستا خۆی بەڕوونى لەنێو دابى پلاتۆندا دەبینێتەوە، لێرەشدا تاکە توخمى ڕێبازەکەی تەنانەت هەندێک جەرەیانى جیاوازى پلاتۆنیزم دەپەرچێنن (وەک: کۆنسێپتی داخراویى لە پلاتۆنیزمى قۆناغى ناوەڕاستدا؛ ڕاڤەیەکى پلاتۆنیزەکەرى نووسینی “لەبارەى دەروون” لە ئەنتیکەى دەمەو کۆتاییدا؛ ئەوجا نیۆپلاتۆنیکاى ئەرەبى، بۆ نموونە “تیۆلۆگیى ئەڕیستۆتێلیس“).

وەلێ کندی، سەربارى پابەندی بە نووسراوەکانى بەردەمییەوە، ڕێگەیەکیشى بۆ تێڕوانینەکانی خۆی دۆزییەوە. ئەمە بەتایبەتى لەو گوتارەدا ئاشکرا دەبێت کە بە ناونیشانى “لەبارەى زەین” نووسیوێتی. نووسینەکە لە چەند پەڕەیەکى کەم پێکهاتووە، وەلێ ئەوپەڕى کاریگەر بوو. ئەم گوتارەش بە بابەتێکى کلاسیکییەوە خەریکە، هەروەها ئەمجارەش لە گەیاندنى فێرگەییانەى ئەڕیستۆتێلیزمەوە. وەلێ هەر بەم تێکستەدا دەبینرێت کە کندى نەک تەنیا توانیویەتى وەستایانە مامەڵە لەتەک ئاستی هەنووکەیی زانستە گەیەنراوەکەدا بکات، بەڵکو خۆیشى بەشدارییەکی ڕەسەنی لە بنیاتنانی فەلسەفەدا کردووە.

ئەو پرسیارە کە بۆ دانوستاندن لە بەردەمدا بوو، بەگشتى ناسراوە: پرسیارەکە ڕووى دەکردە ئەو کێشەیە کە داخۆ مەبەستى ئەڕیستۆتێلیس لە جیاوازیکردنى نێوان زەینێکى ناچالاک و زەینێکى چالاکدا (نووسینى “لەبارەى دەروون“، بەشى سێیەم، 5) چى بووبێت. ڕاڤەکەرانى ئەڕیستۆتێلیس لە ئەنتیکەى دەمەو کۆتاییدا، لەوانە ئالێکساندەرى ئەفرۆدیسى، تێمیستیۆس و یۆهانس فیلۆپۆنۆس، خۆیان بەم کێشەیەوە خەریک کردبوو بەبێ ئەوەی بە هاوڕاییەک بگەن. کندى پێشنیارەکانى ئەوانى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە دەناسى، سەرەڕای ئەوە ڕێگەیەکی خۆیى بۆ ڕاڤەکردنی دەربڕینەکەی ئەڕیستۆتێلیس هەڵبژارد. کندى لێرەدا دوو نوێکاریى ئەنجام دا کە بوون بە پێوەر بۆ سەرجەم دانوستاندنەکانى ئایندە لەبارەى پرسیارەکە: لە لایەک زەینى چالاک کە لە نووسینى “لەبارەى دەروون“دا دیارى کراوە، لە ڕۆشنایى نوێپلاتۆنیزمەوە ڕوون دەکاتەوە. کندى دەبێژێت، زەینى چالاک هۆکار و پرنسیپى گشتگیری (یونیڤێرساڵێ) سەرجەم زەینەکانە، بەمەش کندی بناغەیەک بۆ ئەو شتاندنە / بابەتاندنە (هیپۆزتازکردنە) دەچەسپێنێت کە درەنگتر لاى فارابى دەیبینین. وەلێ کندى لە لایەکى دى هەوڵ دەدات وردتر لە زانایانى پێش خۆى وەسفى ڕوداوی هزرین بکات، لێرەشدا ئەو یەکەم نووسەرە کە گریمانەى سێ پلەى مەئریفەى هۆشەکی لەنێو تاکە دەروونەکاندا دەکات و بریتین لە: 1) زەینى هێزەکى / شیمانەیى (پۆتێنسیەل)، واتا توانستى مروڤ بۆ هزرین؛ 2) زەینى بەکردەکیکراو (ئەکتوالیزەکراو) یان بەدیهێنراو کە فێرى زانین (بۆ نموونە فێری هونەرى نووسین) بووە، وەلێ هەنووکە بەکاریناهێنێت (ئێستا نانووسێت)؛ 3) زەینى دیار کە هەنووکە زانینی بەدیهێنراو بەکاردەهێنێت و بەم شێوەیە خۆى بۆ دەرەوە بەیان دەدات.

گۆتاری “لەبارەى زەین” بوو بە مایەى ناوبانگێکی نەمر بۆ کندی. ئەم نووسینە نەک تەنیا لە لایەن زۆر نووسەرى جیهانى ئیسلامییەوە خوێنرایەوە، بەڵکو هەروەها لە چەرخى ناڤینى لاتینیشدا بە گرینگیپێدانێکى زۆرەوە وەرگیرا. ئەوجا نابێت ئەم پرسەش لەیادبکەین: تێزێکى دی کە کندى بڕوای پێی هەبوو، بۆ ماوەیەکى درێژخایەن (لایەنى کەم لە ناوچەى کولتووری ئیسلامیدا) بە ناوى ئەوەوە گرێدرابوو. لێرەدا مەبەستمان لە هەڵوێستى ئەوە بەرانبەر ئایین. کندی لەم هەڵوێستەدا زەمینەیەکى ئێپێستیمۆلۆگیانەی نێوکۆیى بۆ مەئریفەى فەلسەفەیى و زانینی دەرئەنجامێنراو لە سروشەوە دانانێت، بەڵکو هەردووکیان سووک و ئاسان بەپاڵ یەکدییەوە دەهێڵێتەوە، یان گەر ڕەوشی ناکۆک لە نێوانیاندا هەبێت، پێشتریی بە ئایین دەدات.

پێشتر نموونەیەکى ئەم هەڵوێستەمان بینى. مەبەست لەو هەقیقەتەیە کە کندى، لە کۆتایى نووسینەکەیدا لەبارەى مێتافیزیک، تیۆریى ئافراندن لە هیچەوە دەهێنێتە بەر باس بەبێ ئەوەی بەوردی ڕوونی بکاتەوە (بێگومان ئەم تیۆرییەى لە جێیەکى دیکەدا فراوانتر ڕوونکردەوە). لەپاڵ ئەمەدا دەتوانین نموونەى دیکە بۆ پاڵیەکیى بڕوا باوە ئایینى و فەلسەفەییەکان بهێنینەوە: بڕوابوون بە زیندووبوونەوەى لەش (کە بە تیۆریى دەروون لاى پلاتۆن ناگونجێت)؛ هەوڵدان بۆ تەفسیرى قورئان کە هەوڵێکی بەتوانای وردە، وەلێ ناسیستەماتیکییە (واتا نووسینىڕوونکردنەوەی فڕێدانى دەرەکیترین جەستە (ى ئاسمان)”، کە بریتییە لە تەفسیرى سورەتى 55، ئایەتى 6)؛ یان ئەو ئیئتیرافەى کندى، کە بەو پێیە فەلسەفە هەمیشە هەنگاو بە هەنگاو لە ڕاستى نزیک دەکەوێتەوە، وەلێ پەیامهێنەکان زانینێکى کامیل و ئەزەلییان پێدەدرێت (چونکە زانینەکە خوداییە).

بەهۆی ئەو دەربڕینانەوە هەوڵ درا کندى لە تیۆلۆگیى ئیسلامى نزیک بخرێتەوە، لێرەشدا بەتایبەتى دوو ئەرگومێنت هێنرانەوە: گۆترا کە کندی ڕەچاوى دۆگمى ئیسلامى دەکات و ئەوەش لە زۆر دەربڕینى ئەودا هەستی پێدەکرێت؛ هەروەها ئەو تیۆلۆگانە کە کندى پەیوەندیى پێیانەوە هەبوو (بەتایبەتى مەدرەسەی موئتەزیلە)، لە لایەنى خۆیانەوە ئەوپەڕى ئاوەزگەرایانە ئەرگومێنتیان دەهێنایەوە و بەوەش لە هزرینى فەلسەفەیى نزیک دەکەوتنەوە. ئەم دوو ئەرگومێنتە ڕاستن، وەلێ ناشێت لێوەیان پابەندییەک وەک دەرئەنجام دەربکێشرێت، چونکە سەربارى هەموو نێوکۆییەک لە بابەت و پرسە پێویستەکاندا کە مرۆڤ پێوەیان خەریک دەبوو، هێشتا هەر ڕێگەکانى مەئریفە کە کندى و موئتەزیلەکان گرتیاننە بەر، لە پرسە کرۆکییەکاندا جیاواز بوون. هەر لایەنە خاوەنى دابی هزرى و سەرچاوە و نموونەى خۆى بوو، هەر لایەنە تێگەى خۆیى هەبوو و گۆڕانى بە مێتۆدى خۆیى دا. بۆیە ڕەوا نییە کندى بە کەسێکى نزیک لە تیۆلۆگیى ئیسلامى دابنرێت. کندى فەیلەسوف بوو، هاوچەرخەکانى و فەیلەسوفانى پاش خۆى ئەویان بە فەیلەسوف دادەنا – جا گەرچى فەیلەسوف بوو بە تایبەتمەندییەکەوە: ئەو فەلسەفەى خستە خزمەتى دۆگمى ئیسلامییەوە.

سەرچاوە

Ulrich Rudolph: Islamische Philosophie. München 2004

فەرهەنگۆک

مۆناتایستی: مۆنۆتایزم ڕێبازێکی فەلسەفەیی یان ئایینییە کە یەک خودا بە بنەڕەتی جیهان و ژیان دادەنێت. مۆنۆتایست کەسێکە کە بەگوێرەی ئەم ڕێبازە دەهزرێت.

پارافراز: تێکستی فەیلەسوفێک یان زانایەکی دی بە زمانی خۆ بدرێتەوە.

شتاندن: (یان بابەتاندن) بریتییە لە هیپۆزتازکردن، واتا ئەوەکەیەکی تێگەیی یان ئەبستراکت ئەدگاری شت یان بابەتی پێدەدرێت. ئەمە دەشێت پەیوەند بە خودایەتیشەوە ئەنجام بدرێت.

تیۆلۆگیى نێگەتیڤ: (theologia negativa) وەڵامدانەوەی بڕوای ئایینی بە یاریدەی فەلسەفە و ئاوەز. کاتێک “تیۆلۆگیی سروشتی” جەخت لە مەئریفەی ئۆبژێکتیڤی و شیمانەی سەلماندنی خودا دەکات، ئەوا تیۆلۆگیی نێگەتیڤ بە پێچەوانەوە ئەو تێڕوانینە ڕەتدەکاتەوە و سەرجەمی ئەو ناو و ئەدگارانە کە بە خودا دەنرێن، نەفی دەکات، کە ئیدی خودایەتی دەبێت بە “هیچ / نەبوون”ێکی نەشیاوی پێشبییکردن و دیاریکردن لەوبەر جیهانەوە. بڕوانە:

Universal-Lexikon. Negative Theologie.

https://universal_lexikon.de-academic.com




رۆلان بارت.. بریا محمد همزە

رۆلان بارت لە شێربۆرگ ڕۆژئاوای لە ساڵی ١٩١٥ لە دایکبووە. هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە ساڵێک کە باوکی مرد لە جەنگێک لە دەریای باکوور، بەمشێوەیە دایکی سەرپەرەشتی بەخێوکردنی کرد، هەندەک ماوەش داپیری و باپیری ئەوکارەیان لە ئەستۆدەگرت، پێشئەوەی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە پاریس تەواو بکات، بارت منداڵێتی خۆی لە بایۆن لە باشور لە فەرەنسا بەسەربرد. لە نێوان سالی ١٩٣٤-١٩٤٧ لەدەست نۆرەی نەخۆشی سیل دەینالاند. لە سەروبەندی ماوەی چارەسەری سەپێنراو بەسەریدا هەمووشتێکی بە پەرۆشەوە دەخوێندەوە، هەر لەو کاتیشدا وتارە سەرەتاکانی لە بارەی ئەندرێ جیت بڵاوکردەوە. دوای ئەوەی لە ڕۆمانیا ومیسر خوێندی چاوی با ا گ گریماس کەوت دواتریش لە کۆلێژی توێژینەوە باڵاکان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان بارت لەساڵی ١٩٧٧ لە کۆلێژی فەرەنسی دامەزرا.لە سالی ١٩٨٠ کۆچی دوایی کرد. ئەو واقیعە سەرەکیانە زۆر جار ماددەی پێویست بە ڕەخنەگرت/سایکۆلۆگیست دەبەخشێت بۆ ڕاڤەکردنی لایەنە شاراوەکانی ژێرخانی نەستی کارەکانی نووسەرێک. بەڵام بارت ئەو لایەنانەی وەردەگرت و دەیکردە مادەیەکی خاوی نووسینەکانی، تەنانەت بۆ شێوازەکەشی ئەمەش لەسەر دوو کتێبی پراکتیزە دەبێت، کە لە کۆتاییەکانی ژیانی دا نووسی.١. ڕۆلان بارت بە قەلەمی رۆلان بارت، ٢.کامێرای لۆسیدا:تێڕامانێک لەبارەی وێنەگرتن. لێرە تێبینی ئەوە دەکەین کە مادەی خاو، کلیلەکەیە، چونکە بارت ژیانی خۆی بە شێوەیەکی نەریتی نانوسێتەوە. بەلکو لە جیاتی ئەوە ئەوە خەیال لە ژیانی خۆی دەکاتەوە لە میانی کەسی سێیەم، لەو کاتەی ئاماژە بۆخۆی دەکات هەروەک (جۆیس)، بەمەش لە قوڵایی ژیانیدا ئەزمونێکی ژیانی رۆژانەیی ئاسایی تێبینی دەکات. بۆ نمونە لە بارەی وێنەیەکی دایکی دەنووسێت لەم کتێبەی کە لەسەرەوە ناوبراوە لەبارەی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی، دەڵێت ئەو دایکی خۆی بینیوە لە وێنەیەکدا کە زۆر خۆشیویستووە(وێنەکە زۆر کۆن بوو، گۆشەکانی قلیشیان بردبوو، جونکە بە ئەلبومی وێنەکانەوە نوسابوو، هەروەک وینەی رەساسی تۆخ وەک بۆیەی سبیدگ کاڵبووبوو، … توێژینەوەی کچە بچوکەکەم کرد لە کۆتایی دا دایکم دۆزییەوە. دواتر وشەکانی گۆداردی لە گوێی دەزرنگایەوە بۆ رزگاربوونی لە وەهم: وێنەیەکی ڕاستم ناوێت، بەڵکو تەنها وێنەیەکم دەوێت. بارت لە قوڵایی دڵتەنگییەکەیدا وێنەیەکی ڕاستی دەوێت.
ئەو شێوازە کەسییە، کە بارتی درەنگی پێجیا دەکرایەوە،کردی بە نوسەرێک بەهۆی مافە کەسییەکەی، لەپاڵ ئەوەی کە پسپۆڕ بوو لە سیمۆتیکا و رەخنەگرێکی ئەدەبیش بوو، بارت بەشێوازی ریوایی دەنوسێت بەڵام بێ ڕۆمان، هەروەک خۆی گوزارشتی لە خۆی کرد. لە ڕاستیدا دەتوانین ئارگیۆمێنتی ئەوە بهێنینەوە کە ئەوە بنەمایەکی ڕاستەقینەیە بۆ رەسەنێتییەکەی، (ئەگەرچی هەندێک هەن لەمبارەیەوە بۆچونی جیاوازیان هەیە)، لـەپال تیۆرەکانی لەبارەی نوسین و گوزارشکردن لە مەبەست. لە کتێبی گوتاری عاشقدا دەڵێت: نازانین کێ قسەدەکات، دەق قسەدەکات، ئەمەیە هەمووشتێک. ئەمڕۆ دەکرێت گوتاری عاشق تەنها بۆ تەنهایی و گۆشەگیری بێت، هیچ خودێکی دیاریکراوی نەبێت، بەڵام دەکرێت لە لایەن (هەزاران خود) ئامادەبکرێت. (گوتاری عاشق) بەوپێیەی یەکسانە بە شێوازی ڕۆمان، دەبێتە بونیادی گوتاری عاشق: پێکهاتەیەکە لە دەنگەکان، کە گوزارشت بە (شێوەیەکی بێ هەڵە)لەوە دەکات کە دەکرێت مرۆڤ پێی بڵێت لە عاڵەتی ئەنجامدانی ئەو گێڕانەوەیە.
کاری ڕۆلان بارت بەرجەستەکەری فرەییەکی بەرچاوە. کارەکانی لە خۆگری سیمۆتیکا و ووتاری ڕەخنەی ئەدەبییە، هەروەها نمایشکردنی کتێبە مێژووییەکانی جۆن میشلێیە، لە میانەی ئەندێشەکانەوە، توێژینەوەی دەروونی بۆ ژیاننامەی ڕاسین کە چەندین کایەی دامەزراوەی ئەدەبی فەرەنسی تووڕەکرد، لەپاڵ کارە زۆر کەسییەکانی لە بارەی جێژی دەق و خۆشەویستی و وێنەگرتنی ڤیدیۆییەوە.
لەگەل ئەوەی شتێک لە بەئەدەببون و پاکێتی لە شێوازە تێبینی دەکرێت، کەچی بارت لە نوسینە سەرەتاکانییەوە ئامانجی شیکردنەوە و ڕەخنەگرتنی کولتوور و کۆمەڵگای بۆرژوازی بوو. کتێبی ئەفسانەکان ١٩٥٧ بە روونترین گوزارشت دادەنرێت لەمە، وێنەی ژیانی ڕۆژانە و نامەی ڕاگەیاندنی و ڕابواردن و خۆشگوزەرانی و کولتووری ئەدەبی و میللی و کاڵای بەکاربردن، سەرجەمیان ملکەچی پشکنینێکی تێڕامانی زیرەکانە دەبن لە پڕاکتیزەکردن و دەرەنجامەکانییەوە. هەندێکجار پەخشان لە ئەفسانەکان پەخشانمان لای واڵتەر بنیامین بیردەخاتەوە، لە رووی توانایەوە لە کۆکردنەوەی نێوان هەستێکی تیژ و چاودێری ووردی لە پاڵ توندی لە رەخنەدا، بەڵام بە پێچەوانەی بنیامینەوە، بارت فەیلەسوفێکی مارکسیزمی سەرەکی، رەخنەگرێکی کولتووری سروش وەرگر لە ئایین نەبوو، دواتر دەبینین بارت لە پەنجاکان و شەستەکان دەبێتەزانایەکی سیمۆتیکا: ئەو لە زمان دەڕوانێت بە پێی ئەو نمونەیەی کە تیۆری سۆسێیر لە بارەی کۆد، یاخود نیشانە دایناوەوەک بنەمایەک بۆ تێگەیشتنی ژیانی بوونیادی ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتووری.
سیمۆتیکی تازە دروستبوو مەبەست لە بارتە، تیۆرێک لەبارەی ئەفسانە دادەرێژێت کە دەبێتە ئەو پایەیەی کە نوسینەکانی لە بارەی ئەفسانەکانی لەسەر دادەمەزرێت. لای بارت ئەفسانەی ئەمڕۆ نامەیەکە، نە چەمکە، نە بیرۆکەیە، و نە شتێکە. دیاریکراوتر ئەفسانە پێناسە دەکات (بەو ڕێگایەی کە نامەکەی خۆی دەگەیەنێت، کەواتە بەرهەمی قسەکردنە، نەوەک زمان لە ئایدۆلۆجیادا: ئەوەی دەگوترێت زۆر گرنگە بەڵام شتێک دەشارێتەوە. هەرچی لە ئەفسانەیە: ئەوا چۆنیەتی گوتنی ئەوەی دەگوترێت زۆر گرنگە، بەڵام دەیشێوێنێت. لە ڕاستیدا ئەفسانە نە درۆیەوەنە دانپێدانان: بەلکو پێچانەوەیەکە. بەمپێیە کە لەو نمونەیەی کە سەربازێکی ڕەشپێست دەردەکەویت کە ئاڵای فەرەنسی دەشەکێنێتەوە، ئەمە نمونەیەکە بارت وەریگرتووە لە بەرگی پێشەوەی گۆڤاری باری ماچ ، بەمەش ڕەشپێستەکە لای خوێنەر دەبێتە ئەفسانەیەک (ئامادەیی ئیمپریالیزمی فەرەنسی بە تەواوی و بە هەموو هێزێکییەوە). بانگەشەکانی بارت ئەمەیە: بە هۆی ئەوەی کە ئەفسانە هیچ شتێک ناشارێتەوە، بۆیە کاراییەکەی مسۆگەرە: ئەو هێزە دۆزینەوەکارەی کە خاوەنیەتی لە خۆیدا کەرەستەیەکە بۆ شێواندن. پێدەچێت ئەفسانە ئە کارەساتە بێت کە لە ڕۆأی ڕووناکدا ڕوودەدات. ئەگەر خوێنەری ئەفسانەکان بیت، لە بەرامبەری بەرهەمهێنەری ئەفسانەکان، یاخود ئەو جیهانە ئەفسانەییەی کە کۆدەکەی دەکاتەوە، مانای قبوڵکردنی نامەکەیە بەگشتی وەک لە ڕوخساریدا دیارە. یاخود ووردتر، نامەی ئەفسانە مانای ئەوەیە کە هیچ جیاوازییەک نیە لە نێوان دال (سەربازێکی ڕەشپێست کە ئالای فەرەنسی دەشەکێنێتەوە) و مەدلول (ئیمپریالیزمی فەرەنسی). بە کورتی پەیامی ئەفسانە ئەوەیە کە پێویستی بە کردنەوەی کۆدەکە هەیە، لێکدانەوەیەتی، یاخود نەهێشتنی تەمومژەکانییەتی. وەک بارت روونی دەکاتەوە، ئەگەر ئایدۆلۆجیای ئەفسانە ڕوونبێت، ئەوا کارەکەی وەکک ئەفسانە بە جێ ناگەیەنێت. بە پێچەوانەی ئەمەوە، بۆ ئەوەی ئەفسانە سەربکەوێت لە ئەنجامدانی کارەکەی وەک ئەفسانە، ئەوا دەبێت بە تەواوی سروشتی بێت.
سەرەڕای ئەو روونکردنەوەیە بۆ دۆخی ئەفسانە، کە چی ئاستەنگێک لە بە هێند وەرگرتنی قوڵایی دروست دەبێت لە ئەنجامی ئارەزووی رەوای پەیوەست بە جیاکردنەوەی نێوان ئەفسانە لە لایەک و ئایدۆلۆجیا و سیستەمی نیشانەکان کە پێویستیان بە لێکدانەوە هەیە لەلایەکی ترەوە. لەگەڵ ئەوەی کە روونکەرەوانی بارت لەچەندین جاردا ئەوەیان لە بیرچووە کە ووردی بە ئەفسانەو پێگە تاقانەییەکەی ببەخشن لە زمانی سروشتگەرایی دا، کەچی پرسەکە ئەوەیە بزانین گرنگی ئەمە چیە، جگە لەو ڕوانگەیەی کە دەڵێت سەرکەوتنی کاری ئەفسانە پێویستی بەوە هەیە کە توانای شیکردنەوەی نەبێت وەک ئەفسانەیەک.

———————-
نووسەر:: بریا محمد همزە، قوتابی بەشی فەلسەفەی زانکۆی سەلاحەددین




چەچەکانی خوای پەپوولە.. فازیل شــەوڕۆ

نەک هەر خۆی

هەسارەکەشی

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

کەڕ و لاڵ بوون،

بەرد زمانی کەرت ببوو

گەڵای درەخت و جەنگەڵ

ورشە ورشیان بیر چووبۆوە

باڵندەکان  دنووکیان هەڵوەری بوو

ئاسمان ئایەتێکی بێ زمان بوو

هەشت ملیار ڕۆح

بێ زمان

بێ چاو

بێ گوێ

دەهات و دەچوون

سەرجێیان دەکرد

خوێنی منیان فڕ دەکرد

سەمایان دەکرد.

خەلیفە کەڕ بوو

شمشێر کەڕ بوو

مزگەوت کەڕ بوو

کلێسا کەڕ بوو

ئاسمان کەڕ بوو

جیهان کەڕ بوو

تەنها

گوێچکەی

ئەو منداڵە ڕۆحسووکەڵەی دیموکرات نەبێ

کە  دوو چەچە ناسکۆڵەکانی

خستبووە سەر گویچکەکانی و

وەکو خودا

گوێی لە قیژەی مەرگ و

هاواری ستەم و

سەدای خوێنم بوو

بە چەچەکانی گوێی خۆی گرتبوو

لێ چاوەکانی

هاواریان دەکرد:

نەفرەت لە درۆنی ئبابیل

نەفرەت لە مووشەکی فاتیح

نەفرەت لە ئیڕانی ئیسلامی

٢٩/٩/٢٠٢٢ دوبلن

Facebook: fazil Shawrow




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…29…شەماڵ بارەوانی

بەشی: بیست و نۆ/

کاکــە مــەلا چــاکـی مــەکه باخـراپ نەبیت..!

ئازیزان بەزمی فەقێ و گۆرانی تەواو نەبووە و لە بەشیتر دێینەوە سەر ئەو باسە.

وەلێ لەچەند بەشێکدا پێم خۆشە، باس لە چەند بەسەرهاتێکی ژیانی مەلایەتی خۆم بکەم لەو دێیانەی تیاندا مەلایەتیم کردووە لە ماوەی ئەو چەندساڵەی ژیانی فەقێیاتیم.

ئەوە لە دێیەکی لە لای دەڤەری کەندێناوە و نزیک شارۆچکەی دیبەگەی دوو ساڵ مەلایەتیم بۆ کردن.

هەموو حەفتەیەک(ڕۆژانی هەینی)دەڕۆیشتم وتارم بۆ دەدان و دواتر دەگەڕامەوە حوجرەی فەقێیان لە هەولێرێ.

مانگی ڕەمەزانیش لەسەرەتای مانگەکە و ڕۆژێک پێش ڕەمەزان، تاڕۆژی جەژن لەوێ دەمامەوە، هەرچەند ئەوکات بە تەمەن بچووک و هێشتا فەریکە فەقێ بووم، بە کورتیەکەی هەرزەکارەکی دەم ڕووتی وەک من هی ئەو بەزمە نەبوو بچێت ژن لە خەڵک مارە ببڕێت و سولحی عەشایەری بکات و بچیتە پرسە و لەگەڵ مامە حاجیان هەڵسێت و دابنیشێت.

 ئاخر بە خوای من ئەوکات، جگە لە عەن عەنە و قسەی ناو ئەو کتێبانەی دەمخوێندنەوە، نەمدەزانی یەک  قسەی دی خودایی و  دنیایی بکەم.

نازانم ئەو خەڵکە کو منیان وەها گەورە و موهیم کردبوو؟! مامە حاجی و کەسانی لە تەمەنی باپیرەم دەهاتن و دەیانگوت: مامۆستا بابڕۆینە فلان پرسە(تەعزییە)ٚی، لە دیبەگەی فلان مردیە، لە فلان دێیە فیسار چووەتە بەر ڕەحمی خودا و، سەرێکی مامە بورهان بدەین دەڵێن نەساخە و بچینە کن حاجی براییمی لە حەجێ هاتیتەوە..تاد.

 لە ناخەوە تێر تێر بە ئەقڵ و سادەیی ئەو خەڵکە و بەو تەمەنەی خۆم پێ دەکەنیم و لە دڵی خۆم بە خۆمم دەگوت: تۆسەیری ئەو خەڵکە دڵپاک و بەستەزمانە و، ئینجا منی بنچکە فس بکە، چەند لە خۆم ڕازیمە !

 کوڕە هەرزەکارێکی بێ ئەزموون و دەم ڕووتی وەکو من، کەی هی کاری وەها گەورە گەورەیه !؟

 لەبەردەم خەلکەکەیش خۆم فشدەکردەوە و هێندە بە گران و سەنگینی ڕێگام دەکرد، حەوت تراکتۆری عنتەر ڕۆحی منیان بۆ ڕانەدەکێشرا و  لوتبەرزیەکی وا دەماری گرتبووم، هەر مەپرسە.

دیشداشەکی عەرەبیم پۆشیبوو و سەلتەیەکی مەلایەنەم لەسەر لەبەرکردبوو دەتگوت:سەلاجەی قیسارەمە.

کە ڕێم دەکرد، دیشداشەکە لە درێژییان  لە عاردی دەخشی، لە ژێرەوە بە خۆمم دەگوت: کوڕە ئێمەی فەقێ و مەلا وارسی  پەیامبەرانین، پەیامبەران،(العلماء ورثة الأنبياء)(١). و  فریشتەکان باڵی خۆیان بۆ تالیبولعلم و فەقێ و شت ڕادەخەن تا بەسەری دابڕۆن(٢). و

وەڵاهی نەک هەر تەنها لەپێش ئەو خەڵکە بڕۆین و لە مەجلیسان ئەمە  لە لای سەرێ دانیشین و  پارووی چەور هەر بۆ دەمی ئێمەبیت و یەکەم قسە هەرئێمە بیکەین، حەقوایە خودا دوو فریشتانیش بکاتە پاسەوانی تایبەتیم و بە دووکەسانیش کاتێک کە ڕێگا دەکەم،  ئەو کەواو سەلتە درێژەم بۆ بگرن هاهاها

ئاوا کێڕڤی خۆبەزلزانیم فڕیبوو و هەستی لوتبەرزی گرتبوومی.

یەکێک پێی بگوتبام:مەلا، ڕێک لەوکاتە خوام نەدەما و بێ ئەندازە نیگەران و توڕە دەبووم!

دەمگوت:تەنها مەلا ژن بە مەلا دەڵێت:مەلا.

ئەو قسەیەم پێشووتر لە مەلاکان بیستبوو. بۆیە دەبوا تەنها بە مامۆستا بانگیان کردبام.

ڕۆژەک کابرایەک هاتە مزگەوت و گوتی:دەزانی مامۆستا، ئەو دوو کەسە(مام و برازایەک) لە گوندی بەینیان نییە؟ بۆیە ڕەمەزانە و خێرت دەگات بڕۆ ئاشتیان کەرەوە. ئێمە چەندجار هەوڵمانداوە، بە ئێمە نایەنە ڕایێ و گوێمان بۆ ناگرن.

کەوای گوت، خێرا دیشداشە و عەبا درێژەکەی مەلایەتیم کردبەر، هەم بۆ ئەوەی تاوەکو تەمەنی هەرزەییمی پێ بشارمەوە و قیچەک گەورەتر لەتەمەنی خۆم دەربکەوم و حیسابەکم لۆ بکرێت، هەمیش تا زیاتر موهیم و بە هەیبەت بە دەرکەوم و ئەو دوو کەسەی بەینیان نییە، شەرمم لێ بکەنەوە و قسەم نەشێکنن و ئاشت ببنەوە.

سەرتان نەیەشێنم، ڕۆشتم بۆ مالی مام(ک).

دوای سەلام و چاک و چۆنی، پێم گوت: کە لۆچ هاتیمە و دەستم کرد بە قسەی قەڵەو زل زل، کاکە ڕەمەزانە و کودەبیت برای موسڵمان لەگەڵ یەکتری بەینیان نەبیت، خوا ڕۆژووتان قبوڵ ناکات، دەبی هەر ئێستا ئاشت ببنەوە، کوڕە وڵاهی دنیای فانی و بێ قیمەت هەندەی ناهێنیت لێک عاجزبین، ژیان بەشی خۆشەویستی ناکات، چ جای ڕق، ئەو ژیانە حیزە دوو ڕۆژوو کەرتەکە، کوڕە دەمرین دەمرین.

 مام(ک) لەنکاوڕا قسەی پێ بڕیم و گۆتی: چ چ؟

دەزانی کاکە مەلا، بایەک شت بە برازای خۆم  برێم، تۆ مەلای گوندی و ڕێزت هەیە، بەڵامەکینێ باش گوێ بگرە، بزان چت پێ دەرێم، لەڕاهی خوای کاکە مەلا پێت دەڵێم: چاکی مەکە، باخراپ نەبیت. ئینجا جارەکیدی گۆتی با پێت برێم دەزانی چ ؟ گۆتم چ؟

گۆتی: کاکە مەلا، حاشاکی توو و ئامادەبوان، دوو کوڕیشی لەوێ بوون، بەڵام ڕێک داکی ئەوەی بگێم، کە بە من بڵێت وەرە لەگەڵ ئەو سەرک زل و قوون ئەستورەی ئاشتبەرەوە.

داکی ئەوەش بگێم کە تۆی ناردیە باشه؟

براڕۆ کە وای گوت، تەریق بوومەوە، عارد شەقی بردبایە، دەڕۆیشتمە ژێریەوە و لە شەرمان حەوت ڕەنگم گۆڕی و  زانیم بە قسەی ئەو ئەو کابرایە و بە ملی شکاوم، کو چووم لۆ سولحەکەی، بەڵام نەمزانی کو ڕامکرد و گەڕامەوە.

……

١-بەشێکە لەو ڕیوایەتەی:” إن العلماء ورثة الأنبياء وإن الأنبياء لم يورِّثوا دينارًا ولا درهمًا، إنَّما ورَّثوا العلم، فمن أخذَه أخذ بحظٍّ وافر”. و ( أبو داود والترمذي وابن ماجه وابن حبان )و جگە لەوانیش گێڕاویانەتەوەو و لە کتێبەکانیان هێناویانە.

٢- ڕیوایەتی:” إن الملائكة لَتَضعُ أجنحتَها لطالب العلم رِضًا بما يصنعُ”  و (أحمد و ابن حبان و حاكم.)گێڕاویانەتەوە.




کـــەسێک وێــنە دەگرێت.. سروشت نەوزاد

تاوانبارەکە دەناسمەوە
ئەو کەسەی بە لێشاو لە وێنەکاندا بۆی دەگەڕێن.
دەزانم خۆیەتی
بە هێمنی لە شەقامەکەدا پیاسە دەکات
سڵاوەکانی وەردەگرێتەوە.
تەنانەت هیچ زۆر لە خۆ کردنێکی ناوێ
ئەوە ساتێکی ڕاستەقینەیە
کاتێک
وشکە سەرما دەردەپەڕێ و
خۆی بە نێو دارو درزی دیواراندا دەکات.
دەزانم وەرزی پاییزە،
گەڵاکان لە لقەکانیان بەر دەبنەوە سەر زەوییەکە
لەوێدا کەسێک وێنە دەگرێت.
ئەوەش تەنیا ڕووداوێکە
سامناکانە دەیەوێ بدوێت،
ساتێک کە تراژیدیا باڵەکانی لێک دەدات و
بە حەوشەکەدا دەنیشێتەوە.
نزیکەى هەمیشە،
بەر لەوەی لە ناکاو
هیچ دەرگایەک ئاوەڵا ببێت.

ئەوانەى بینیمن سەما دەکەن

پاشان ناوە زۆرەکانم لە جانتاکە نا و بەڕێکەوتم.
گرنگ بوو، دەبوو ڕووداوى خۆم بئافرێنم
لە شەڕى پڕوپووچى و سەر وەختى کەشفى مانا…
پاشان لە شارى سارد، لەو جێگەیەى
شەقامەکان تەنگ دادێن و ئاڕاستەکان
بە نێو یەکدا کە لوول دەخۆن
یاخود لەو ئاوێنەى چەشنى سواڵکەر
ڕوخسارەکان کە لێى دەنوون
ڕەنگە ڕەوان تر گۆرانییەکەم لە کۆڵ بکەم:
دەڵێم بەختەوەرى، یان ئازادییەکەم و تەنانەت
ڕازاوەترین شتەکانیش
هەڵگەڕاوەى ئەوە نین کە دەڵێم:
دەڵێم: پێڵاوەکانم، یاخود؛ غەریبى
کە دێڕێکى دیکەى نووسینمە…
پاشان بە ڕێگاوە، غەمگین بە تەنیشت زۆر کەس و تەنانەت زۆر شتیشدا.
هەروەها بە تەنیشت قەرەجەکان و منداڵانى پێ پەتییان،
ئەوانەى بینیمن سەما دەکەن، کۆڵەکانیان لە پشتدایە
جار نا جار لە دامێنى قیرەکاندا
خێوەتە شڕەکانیان هەڵدەدەن.




چۆن داهێنان دەکرێت؟.. زانا ڕزاق

سەرەتا پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە پێناسەیەکی داهێنان بکەین ،داهێنان و پێناسەکەی بریتیە لەو شتەی کە نوێیە، تازە بەرهەم هاتووە، ئەمەش بۆ ئەوەی کۆمەڵگاو مرۆڤایەتی سودی لێوەرگرن و سودی لێوەردەگرن .

خۆی داهێنان شتێکی هەروا ئاسان نیە ،ئاسان نیە بەو مانایەی ماندووبوون و کارکردنی دەوێ ،ڕاهێنان و پەرەپێدان بەتواناکان دەوێ  ،پڕۆسەیە دەبێ مرۆڤ هەوڵ بۆ داهێنانەکان بدات ،مەرجیش نیە بەیەکەم هەنگاو بتوانی داهێنان لە بوارەکان بکات بەڵکو ووردە ووردە لەوانەیە دووجار سێ جار لە داهێنان کردن شکست بهێنی بەڵام بەتێپەڕبوون لەفێربوون  ئەزموونی داهێنانیش فێردەبیت ،هەروەها تەنیا داهێنانی یەکەم قورسە دواتر کە داهێنانی یەکەمت کرد ئەوانی ترت بۆ ئاسانتر دەبێ یانی ووردە ووردە و داهێنان و داهێنانی تر ئاسانتر دەبێ.

لێرەدا کاتێک مرۆڤ بیەوێ داهێنان بکات دەبێ سەرەتا خۆی فێری ئەو شتانە بکات کە شارەزایی لێ هەیە  دواتر کە خۆی فێری شتە کرد ئەوکات هێواش هێواش لە شتەکە دووردەکەوێتەوە شتێک لەسەر ئەو دروست دەکا  کاتێک خۆی فێرکرد و  دروستی کرد ، جاری داهاتوو شتێک دروست دەکا بە بڕێک جیاوازی دواتر هەمان شت بە زۆر جیاوازی تر ،ئەمە ووردە ووردە تا خۆی دەتوانێ شتێک دروست بکات یان خۆی فێر بکات کە سروشیەت خۆی دەیزانێت .

لێرەدا چەندین نموونە و نووسینێک دەهێنینەوە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو نووسینەی سەرەوە نموونەی یەکەم فڕۆکە دروست کردن

کاتێک دەتەوێ فڕۆکە دروست بکەی دەبێ سەرەتا خۆت فێری دروستی کردنی فڕۆکە بکەی ،بێگومان ئەمەش بە  پێداویستەکانەوە ، بزانی چۆنیش پێداویستەکان پەیدا کراوە ،کاتیک سەرەتا ئەوەت زانی دواتر کە خۆت فێری فڕۆکە دروست کردن کرد ، ئەو کات دەتوانی ووردە ووردە فڕۆکەیەکی بچووک دروست بکەی مەرجیش نیە لە یەکەم هەنگاو سەرکەوتووبیت بەڵکو چەندینجار هەوڵی بۆ دروستکردنی دەدەیت ،کاتێکیش لە هەوڵدانەکانت بەردەوام بوویت ئەوا بەڕاهێنان شارەزایی لەدروستکردنی پەیدا دەکەیت پاشان چەندینجار تاقی کردنەوە بەفڕۆکە بچووکەکە دەکەیت ، لەوەش ووردە ووردە خۆت فێری ئەوەش دەکەیت، ئەوجا ووردە ووردە فڕۆکەی تر بەجیاوازییەوە تا وای لێدێت خۆت سروشتیەن فێری فڕۆکەی نوێ دەکەی بەتەواوی جیاوازییەوە و باشتر لەوانی دروستکراون .

ئەم نموونەیەکی فڕۆکە بۆ چەک دروست کردن و هەموو شتەکانی تریش دەبێ و ئاوایە ،یانی ووشەی فڕۆکەکە لەناو نووسینەکەی سەرەوە لابەرە ئەو ووشەیە دانێ خۆت دەتەوێ داهێنانی تێدا بکەی.

30 9 2022




مەرگی مەهسا و ڕاپەڕینی دژی حیجاب!.. کامل احمد

دە ڕۆژە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بوونەتە مەیدانی نەبەردێکی ڕادیکاڵ بەرامبەر ملهوڕی و کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەم ناڕازەیەتی و هاتنەمەیدانەی خەڵکی وەتەنگهاتووی ئێران بە دوای مەرگ و کوشتنی مەهسا (ژینا) ئەمینی ٢٢ ی ساڵە دێت کە لە لایەن پۆلیسی ئادابی کۆماری ئیسلامی یەوە بە بەهانووی ئەوەی کە لە ئادابەکانی باڵاپۆشی و ڕووسەری لایداوە دەستگیردەکرێت و دوای ئەشکەنجەدانی لە نەخۆشخانە گیان لە دەستدەدات.

مەرگی ژینا بووە بریسکەی ئەو ئاگرەی کە زیاتر لە دە رۆژە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بێزار لە کۆماری ئیسلامی هێناوەتە سەر شەقامی شارەکان و ڕۆژانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوام و شەڕی دەستەویەخەدان لە گەڵ یەکێک لە هارترین ڕژێمەکانی سەرمایە لە جیهان و ناوچەکەدا. ئەگەرچی ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە وەکو پەرچەکرداری کوشتنی مەهسا هاتۆتە مەیدان، بەڵام بۆ خۆی ئەو گڕکانە پەنگخواردوویە کە خەڵکی وەتەنگهاتووی ئێران هەمیشە لە هەلێک گەڕاون بۆ ئەوەی ڕق و کینە و نەفرەتی خۆیان بەرامبەر ئەم ڕژێمە ئیسلامییەی سەرمایە بێننە مەیدان و بڵێن کە چیتر ژیان و گوزەران لە سایەی ئەم ڕژێمە هارەی سەرمایە قابیلی تەحەمول نییە.

ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و تینووی ئازادییە فەردی و مەدەنییەکان هاتوونەتە مەیدان و پشتگیری لە فڕێدان و سووتاندنی ڕووپۆشی ژنان دەکەن و بۆ ئەمەش چەندین قوربانی تریان داوە لە ماوەی ئەم دە ڕۆژەدا و هاوکات لە پشتگیری ئازادیخوازان و یەکسانیخوازانی جیهانیش بەهرەمەندبوون.  درووشم و خواستی “نا بۆ حیجاب” و سووتاندنی، کار و درووشم و داوایەکی ڕادیکاڵ وشارستانییە و بەجارێک ڕق و کینەی دەیان ساڵی دژ بە سیستمی بورژوازی ئیسلامی ئێران هێنایە سەر شەقامەکان و ناو زانکۆکان.

ئاشکرایە کە ماف و ئازادی پۆشاک پۆشین مافێکی حاشاهەڵنەگری هەر کەسێکە و نە هیچ ڕژێم و نە هیچ کەسێک بۆی نییە بڕیار لەسەر ئەم مافە بدات ژنان یان تاکەکان خۆیان نەبن، بەڵام ئەمە بە مانای کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکانیان نییە. هەر ئێستا لەزۆر شوێنی جیهاندا ئەم مافە قسەیەکی لەسەر نییە و لە ڕێڕەوێکی مێژووییدا بە دەستهاتووە، بەڵام نابێت نەبەردی ئەسڵی چینایەتیمان لەبیربەرێتەوە و بەرچاومان لێڵ بکات.

بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵی لەم چەشنە نابێت بەرچاوی پڕۆلیتاریا لێڵ بکات و وێڵی بکات بە دوای بورژوازی و ناسیونالییزمی کورد و ناسیونالیزمی ئێرانی سەڵتەنەت تەڵەب چونکە تەنانەت حزبێکی ئیسلامی وەک حزبەکەی نزیک خاتەمی داوای “لابردنی حیجابی زۆرەملێ” دەکات. بەم مانایە، لابردنی سەپاندنی حیجاب ئەگەرچی دەسکەوتێکە و زەڕبەیەکی بچووک دەدات لە دەسەڵاتی بورژوازی ئیسلامی ئێران، بەڵام دەسەڵاتی ئەم چینە لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ سەرەڕای ئازایەتی و چاونەترسی خەڵکی وەتەنگهاتوو ڕاپەڕیوی ئێران، سەرەڕای قوربانیدان و زیندانیکردنیان، ناکرێت لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵ زیاتر سەرنج بدرێت لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە. “شۆڕشی ژنان!!” نموونەی سەرلێشێواوی هەندێ لایەن و گرووپە، نیشانەی ئەوەیە کە هێشتا ئەم جۆرە کۆمۆنیزمە بورژوازییە بەشێکە لە پێکهاتەی چەپ و کۆمۆنیزمی ناوچەکە. تەنها یەک شۆڕش لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا مومکینە لە ئێراند ا بخوڵقێت، ئەویش شۆڕشی پرۆلیتاریای ئێرانە. ئەگەر نا شۆڕشی دیکە بوونی نیە، وە نابێت. ئەمە بەجیا لەوەی شۆڕش دابەش ناکرێت بۆ دابەشکردنی جێندەری نێوان ژن و پیاو و ئەم تیڕوانینە تیڕوانێنیکی فێمینیستیە بۆ بزووتنەوەیەکی جەماوەری گەورەی وەک ئەوەی کە هەیە، لەڕاستیدا بابەتی واقعی خودی بزووتنەوەکە بێ ناوەڕۆک دەکات.

بۆیە من لە کۆتاییدا دەڵێم خەباتی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و هەر هەنگاوێک نزیکبوونەوە لە هەموو مافە فەردی و مەدەنییەکان و زەمانەتی پاراستنیان لە هەناوی  شۆڕشێکی چینایەتییەوە  و ئامادەیی پڕۆلیتاریاوە دەستەبەردەبێت  و سەقامگیر دەبێت نەک بە پێچەوانەوە. ئەوە پڕۆلیتاریایە کە دەتوانێت نەک تەنها بابەتی باڵاپۆشی و ڕووسەری زۆرەملێ کۆتایی پێبهێنێت، بەڵکو دەتوانێت کۆی نەهامەتییەکان بەرامبەر بە ژنان بنەبڕ بکات و تەواوی جێگاو ڕێگای ژنان وەک ئینسان بگێڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی.  مێژووی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکان و شۆڕشە جۆراوجۆرەکانیش باشترین گەواهین لەسەر ئەمە.

٢٧ ی سیپتەمبەری ٢٠٢٢




ناسیونالیزمی کورد و جێگەوڕێگەی ئیسلامی سیاسی.. نادر عەبدولحەمید

ئیسلامی سیاسی بەرەیەکی کۆنەپەرستی ڕێکخراوی سیاسییە لە کوردستانی عێڕاقدا، بەربەستی بەردەم پێشکەوتووخوازیە لە کۆمەڵگەدا، ئەویش لە هاوپەیمانەتیاندا لەگەڵ ڕەوتی کۆمەڵایەتی سیاسی ناسیونالیزم بە هەردوو باڵی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنیەوە.
حزب و ڕێکخراوە ئیسلامیـیەکان لە پەراوێزی کۆنەپەرستیـیەت و ئیستیبدادی ناسیونالیزمی کورددا درێژە بەژیانی خۆیان دەدەن و تەواوکەرینی، ئەوەی کە ناسیونالیزم ڕاستەوخۆ بۆی نالوێت دایسەپێنێت بەسەر کۆمەڵگەدا، بوار دەڕەخسێنێت تا لە ڕێگەی ئیسلامی سیاسیـیەوە داسەپێت.
بەدرێژایی دوو دەیەی ڕابردوو ئیسلامی سیاسی لە زوربەی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی (حکومەتی هەرێم)دا تەواوکەری ناسیونالیزمی دەسەڵاتدار و جارجارەش لەگەڵ حزبە قەومیـیە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا تەواوکەری ئۆپۆزیسیۆنی قەومی نیولیبرالی بووە.
ئیسلامی سیاسی گەرچی هێزێکی واقعی ڕێکخراوی کۆنەپەرست و مەترسیدارە، بەڵام دوورە لەوەی بورژوازی کورد و کۆمەڵگەی کوردستان نەک هەر ئەو چانسەی پێبدا ببێتە ڕەوتێکی دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوا، بەڵکو هەتا ئەو چانسەشی پێنادات ببێتە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی و پلە یەک، وەک لە شەپۆلی ڕاپەڕینەکانی دەیەی ڕابردوودا دەبینرا لە چەند وڵاتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا، هەربۆیە ئۆپۆزیسیۆن بوونی ئیسلامی سیاسی لە کوردستانی عێڕاقدا هەمیشە پاشکۆ و تەواکەری ئۆپۆزیسیۆنی ناسیونالیزمی کورد بووە.
ئەوەی کە لە ئێستادا ئیسلامی سیاسی توانای کێشکردنی گەنجان و لاوانی هەیە بۆ کونجی مزگەوتەکان، وە توانی سازدانی نمایشی باڵاپۆشکردن و لچک دابەشکردنی هەیە بەسەر کچاندا، هۆکارەکەی بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخە فکری و سیاسییە ڕەشبینییەی کە لەم ساڵانەی دواییادا هاتۆتەئاراوە، ئەویش دوای ئەوەی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی کرێکاران و کارمەندانی کەرتە جۆراوجۆرەکانی وەک پەروەردە و خوێندن و تەندروستی و ژینگەپارێزی و لاوانی کچ و کوڕی بێکار و ئامادە بۆ کارکردن دوای تەواوکردنی خوێندگاکان، لە شکڵی مانگرتن و خۆپێشاندانە پیشەییەکانیاندا نەیتوانی فشارێکی کاریگەر بخەنەسەر حکومەت و دەسەڵاتی هەرێمەکە و ناچاریان بکات بە وەڵامدانەوەی خواستەکانیان، بۆیە ئەو ناڕەزایەتییانە لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە بەرەو هەڵکشان چوون، جەماوەر هاتنەمەیدان بە شەپۆلی خۆپێشاندانی گەورە و سەراسەری شۆڕشگێڕانەوە کە هەڵپێچانی دەسەڵاتی هەرێمەکەی کردبووە ئامانج، بەڵام دەسەڵات شەڵاڵی خوێنی کردن جگە لە گرتنی هەڵسوڕاوان و ڕاوەدوونانیان.
بەم پێیە ئاشکرابوو کە جەماوەری زەحمەتکێش و ئازادیخواز بەم هاوسەنگی هێزەی ئێستاوە دەرەقەتی ئەم دەسەڵاتە نایەت، ئەمەش شەپۆلێک لە کۆچ و ڕەوی بەکۆمەڵی بەدوای خۆیدا هێنا ڕووەو دەرەوەی وڵات و ئەو کەشوهەوا فکری و سیاسییە ڕەشبینیەیەشی هێنایەئاراوە کە ڕەوتە ئیسلامییەکان بتوانن گەنجان و لاوانی کوڕ و کچ کێشی کونجی مزگەوتەکان بکەن و شانۆسازی بۆ باڵاپۆشکردن و لچک کردنەسەری کچان ئەنجام بدەن.
هەربۆیە هەوڵدان بۆ هەڵساندنەوە و وەڕێخستنی بزوتنەوەی جەماوەری زەحمەتکێش و ڕێکخراوکردن و ڕابەرایەتی کردنیان بە ئاسۆیەکی سۆشیالیستی شۆڕشگێرانەی ئینتەرناسیونالیستییەوە کە پاشەکشە بە باڵادەستی فکری و سیاسی ناسیونالیزمی کورد و حکومەت و دەسەڵاتەکەی بکات لەم هەرێمەی کوردستانی عێڕاقدا، بەهێزترین گورزێک دەبێت کە دەسرەوێندرێتە ئیسلامی سیاسی.
ئەم لێکدانەوەیە بە کەمگرتنی بایەخ و گرینگی خەباتی فکری و ڕۆشنگەری سێکیولارەکانی کوردستان نییە، بەڵکو خستنەناو چوارچێوەی واقعی خۆیەتی ئەگەر بڕیار بێت سێکیولاریزم لەم سەردەمەی ئەمڕۆدا ڕۆڵێک ببینێت لە بەرژەوەندی جەماوەری ئازادیخواز و کرێکاران و زەحمەتکێشان.
تێبینی: ئەمە بەشێکە لە وتاری (جەنگی ئەسڵی لە کوردستاندا، جەنگی نێوان ناسیونالیزم و سۆشیالیزمە). بۆ خوێندنەوەی تەواوی ئەم وتارە دەتوانن کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://www.albadeel-alsheoi.org/ar/?p=5849




داوای دەرکردنی قونسڵیەی ئێران دەکرێت لە هەولێرو سلێمانی

سەدان نووسەرو هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و بنەماڵەی قوربانی جینۆساید داوای دەركردنی قونسڵی ئێران لە هەولێرو سلێمانی دەكەن

ئێمە ئەم هاووڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە لە خوارەوە ناومان هاتووە, پشتیوانی لە راپەڕینی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران بۆ ئازادی و دادپەروەری و سەربەخۆیی و مافە تاكە كەسییەكان بە تایبەتیش ژنان دەكەین, بە توندی ئیدانەی كۆمەڵكوژی و سەركوتی هاووڵاتیانی سڤیلی ناڕازی دەكەین لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە, داواكارین :
1- حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بچنە پشت راپەڕینی گەلانی ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی و بە فەرمی پشتیوانی لێبكەن.
2- كونسڵەكانی ئێران لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی بە زووترین كات دەربكرێن و پەیوەندییەكان لە گەڵ ئێران رابگرترێت.
3-سنوور بە روی بەشداربووانی راپەڕین بكرێتەوە.
4-لە نەخۆشخانەكانی كوردستان چارەسەری بریندارەكانی راپەڕین بكرێت و هاوكاری هەڵاتووان لە دەست سەركوتی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت.
5- هاوكاری خەڵكی راپەڕیوی رۆژهەڵات بكرێت لە رووی پزیشكی و سیاسی و راگەیاندنەوە.
6- ئەو دەزگاو كەناڵ و رێكخراوانەی گومان لێكراون بە نۆكەری بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە باشوور دابخرێن.
7- ئەو لایەنانەی نزیكن لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمی دابڕانی خۆیان لێی رابگەیەنن .
ناوی سیانی پیشە ناونیشان
1- عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی مافی مرۆڤ هەولێر
2- هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان
3-هیوا سەید سەلیم نووسەرو چالاكوان رەواندز
4-فاتیح مستەفا حەمەدەمین پێشمەرگەی دێرین و چالاكوان هەولێر
5-فەرید مەخموری شاعیر ئوسترالیا
6-مستە فا یاسین خانە نشین هەولێر
7-محمد شریف/ مامۆستا/كفری
8-شێرزاد سدیق سلیم /ڕاگەیاندنكار هەولێر
9-شاخەوان قادر شۆرش، نووسەر، دانیمارك
10-ماجد خالد كەریم (هاوڕێ یوسف حەساری ) ٫پێشمەرگەی دێرین/ كەركوك
11-ئەحمەد سەعید ـ فەرمانبەر ـ هەولێر
12-كاروان ئەحمەد عبدالرحمن⁄ چالاكوانی مەدەنی⁄ سلێمانی
13-فریاد هیرانی/ نوسەر و چالاكوان/هەولێر
14-سامان محمدعلی ئەحمەد / توێژەری دەروونی
15-ڕابەر ڕەشید ـ پێشمەرگەی دێرین كەركوك
16-فەرهاد عوسمان خانەنشین هەولێر
17-باهر توفیق. ماموستا هەولێر
18-عەباس نادر قادر- مامۆستا ، هەولێر
19-زەیتۆ اسماعیل – فەرمانبەر – هەولێر
20-محەمەد سولێمان غفور هەوڵیر
21-جەوهر شكور خانەنشین و چالاكی سیاسی گەرمیان
22-ئافتاو عزیز علی ‌‌/خانە نشین /ئەڵمانیا
23-فاخیر نانە كەلی چالاكی سیاسی هەولێر
24-كەمال حوسـێن ـ خانەنشین پ.م دێرین ـ سلێمانی
25-عبدالرحمن رسول /نووسەر و ڕۆژنامەنووس /فەرەنسا
26-قاسم نۆكانی پشمەرگەی دێرین كەركوك
27-نسرت كوخا حمید/چالاكی سیاسی/هولندا
28-هۆشەنگ كەریم – ڕۆژنامەنووس- هەولێر.
29-فەرهاد خالید مستەفا مامۆستا هەولێر
30-فازل عەباس …رۆژنامەنووس هەولێر
31-بەختیار كەمال جبرائیل / فەرمانبەر / هەولێر
32-هیوا ناسیح، ڕۆژنامەنوس وچالاكوان، سویسرا
33-عەوڵا پۆلا پێشمەرگەی دێرین، كالیفۆرنیا
34-ئیبراهیم سۆفی…. خانەنشین
35-هەردی محمود، پارێزەر. هەولێر- كوردستان
36-خەلیل نەورۆز خانەنشین هۆڵەندا
37-خەسرەوخالد چالاكوانی مەدەنی دوبس
38-سیروان سەلیم، كاسب
39-كاوە حسن خانەنشین هەوڵێر
40-غفار محمد فتاح / پارێزەر سلێمانی
41-شیرین سۆفی ئەوڵا، مامۆستا ،سلێمانی
42-عەلی محەمەد ئەمین، نووسەرو ڕۆژنامەنووس سلێمانی
43-یاسین كەریم ڕۆژنامەنووس سلێمانی
44-عەونی خۆشناو .. پێشمەرگەی دێرین هۆلەندا
45-شوان سەید عەلی پارێزەر 46-جەمال ئەحمەد كەریم ــ كاسبكار ــ هەولێر 47-جوهر عبدالله مولود سرێشمەی پارێزەر هەولێر- سۆران 48-عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ.. شاعیر 49-گوڵاڵە پشدەری/نووسەر و چالاكوانی تەندروستی و كۆمەڵایەتی/هۆڵەندا 50-بایەزید كەریم چالاكوانی مەدەنی/ هەولێر 51-بسام عمر‌‌‌/ كارمە ند . هە ولێر 52-زینب هادی محمد / فەرمانبەر/ كركوك 53-شەماڵ عادل سەلیم – زیندانی سیاسی – هەولێر 54-ئەردەڵان لەتیف –مامۆستا هەولێر 55-مستەفا احمد محمد نوری ماف پەروەر ر كركوك 56-عبالله نجم الدین پارێزەر 57-سەربەست محمد اسماعیل /چالاكوان هەولێر 58-رسول علی…سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هەولێر 59-سالارقادر سەعید ناسراو بە (سالار ڕواندزی)پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی وئەندامی كارای سەندیكای ڕۆژنامە نووسان 60-قادر بڵباس چالاكوان -بەریتانیا 61-محمد عبداللە مەمۆستا – هەولێر . 62-دەشتی بەرزەواری /نووسەر و ڕۆژنامەنوس. 63-نەبەرد خالید فەرمانبەر سلێمانی 64-هیوا ئەحمەد، هەڵسوڕاوی سیاسی/ بەریتانیا 65-حمید حسن/چەلكی / ماوستاو چالاكڤان/ دهوك 66-هەرێم مەحمود سەمەن چالاكوان 67-نهاد قازی چالاكوان – هولندا 68-سەفین ساڵح هونەرمەند -ڤانكۆڤەر -كەنەدا 69-یوسف شوانی كاسب تەكساس ئەمریكا 70-دڵشاد رەمەزان -رۆژنامەنوس هەولێر 71-فەرهاد عومەر، ئەندازیار 72-ڕوناك محمەد نجم چالاكوان مدەنی سلیمانی 73-سالار سیامەند عەبدوڵا مامۆستا هەولێر
74-لاڤە معروف فەرمانبەر
75-عمار علی / پێشمەرگەی دێرینی حیزبی شیوعی عێراقی و نوسەر /هولندا-مەدینە سەورە
76-هەوراز احمد،ڕۆژنامەنووس سلێمانی
77-سەرهەد تۆفیق مەعروف نووسەر هەولێر
78-رزگار حەساری – فۆتۆگرافەر كەركوك
79-چالاك كاوانی-پیشمە رگە ی دیرین -بریتانیا
80-سەمیرە احمد حسن چالاكوان كەركوك
81-كارزان حەمید ـ ڕۆژنامەنووس ـ فەرەنسا
82-مەغدید حاجی، مامۆستای زانكۆو نووسەر، هەولێر
83-سەردار علی چالاكوان و خانەنشین هۆڵەندا
84-پێشڕەو حسن فەرمانبەر.سلێمانی
85-حسن محمد شكور ــ كرێكار
86-حسن مارف فەرمانبەر لەسلێمانی
87-عباس رۆستەم … خانەنشین سلێمانی
88-محەمەد سەید كەریم… مامۆستا كەركوك
89-عارف حمدامین الڵەوێردی -پێشمەرگەی دێرین – ڕانیە
90-سەردار عەبدوڵا حەمە چالاكوانی سیاسی و مەدەنی / كەنەدا
91-نەجم موستەفا خانەنشین هۆڵەندا
92-بكر حاجی ،تێكۆشەری دێرین ئەڵمانیا
93-سەلام عومەر نووسەر هەولێر
94-دكتۆر محمد كیانی، چالاكی سیاسی، پزیشك. هەولێر
95-ناسر تەها سولەیمان..پەروەردەكار دانمارك
96-ئەرسلان عبدالعزیز پێشمەرگەی دێرین
97-گۆڤار احمد یحیی نوسەر لندن
98-مەریوان زەندی/ پێشمەرگەی دێرین و چالاكوان/ هەولێر
99-هەژار ئەمین – ئای تی- ئوسترالیا
100-جەبار حەمەد چالاكوانی میدیایی، هونەرمەندی شانۆ كەنەدا
101-مامۆستا زرار قادر خەیلانی/ سەرپەرشتیاری خانەنشین هەولێر
102-عبدالخالق ئەنوەر چالاكوان و شوفێری تەكسی لەندەن
103-هێرش عوسمان خانەنشین هەولێر
104-چالاك زە نگە نە -پیشمەرگەی دیرین -ئیتالیا
105-كاوە نادر قادر چالاكوانی مەدەنی هەولێر
106-برهان مخموری پێشمەرگەی دێرین هەولێر
107-خولیا حوسێن شاعیر و چالاكوان كەنەدا
108-بەختیار ئاكۆیی/میكانیك. ئەسینا یۆنان
109-فەرمان محەمەد ٓ رۆژنامەوان-ئیتاڵیا
110-نازم عوسمان رەشید/فەرمانبەر/ئیتاڵیا
111-گوڵالە ڕەزا سالح/فەرمانبەر/ ئیتاڵیا
112-حسین كاكە إسماعیل مامۆستای /خانەنشین كۆیە
113-نەهرۆ عاڵلایی چالاكوان و رۆژنامەنووس هەولێر
114-یوسفە سوور چالاكوان… دانمارك
115-تریفە تاهیر مەحموود پزیشك هەولێر
116-رەنج تاهیر عەلی ئەفەندی چالاكی سیاسی سویسرا
117-دڵزار زرار قادر/ فەرمانبەر/هەولێر .
118-هێمن حامد. كرێكار. سوێد
119-پشتیوان حاجی مەحمود، چالاكوانی سیاسی، شاری سلێمانی
120-بەختیار كەمال جبرائیل / فەرمانبەر / ھەولێر
121-دكتۆرە فائیزە خەتاب ،پسپۆری نەخۆشیەكانی مناڵان
122-سەركەوت فەتاح پێشمەرگەی دێرین ،هۆلاند
123-خەرمان محمد رسول چلاكوانی سیاسی /ئەلمانیا
124-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆ مەلایەتی
125-عەلی بەەندی نوسەرو چالاكوان لە بواری ئه نفال و جینوساید دهۆك
126-ایاد اسماعیل كاكە یی. سە روكی لقی هە ولیر سو ندیكای پاریزە رانی كوردستان
127-ئیسماعیل هەنارەیی ــ پارێزەرو كەسووكاری ئەنفال چەمچەماڵ
128-حازم بلەیی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید بارزان
129-ئاشتی محەمەد شاباز چالاكوان و رۆژنامەنوس هەولێر
130-قاسم كازم چالاكوانی بواری جینۆساید چەمچەماڵ
131-ئەحمەد رەجەب نووسەر و تێكۆشەری دێرین سوید
132-نازدار ئە سعەد محمود چالاكوانی بواری جینوساید هەولێر
133-زەمان عەبدە نوسەر و چالاك لەبواری ئەنفال و جینۆساید
134-ئومێد ئەحمەد شاعیر و چالاكوان هەولێر
135-تریفە تاهیر مەحموود پزیشك هەولێر
136-نیاز عبدوللا مامۆستا هولەندە
137-محمد امین /خانەشین/چالاكوانی مەدەنی
138-هیواڕەش / پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی شیوعی سلێمانی
139-گەردە مامەحەمە ،چالاكەوانی مەدەنی كەركوك
140-ئازاد هاشم….مامۆستا هەولێر
141-كاروان كریم احمد ، هونەرمەند ، ئەڵمانیا
142-مستەفا باهر خانەشین فنلەند
143-عومەر فارس عەزیز؛ ڕۆژنامەنووس / هۆڵەندا
144-جەمال شەریف/ كرێكار/ فینلاند
145-چێنەر سیروان احمد ، چارەسەركاری دەروونی، چالاكوان بۆ مافەكانی مرۆڤ و كۆمەڵگای مەدەنی، كەركوك
146-ریزان دایكی شەهید گەرمیان چەمچەماڵ
147-فەرمان حمد، مامۆستا ، پم دێرین
148-هەڵۆ خەلیل مەولود مامۆستا
149-پرشنگ سەعید / چالاكەوان – دانمارك
150-سمكۆ ڕەشید چالاكوانی مەدەنی سلێمانی
151-پشتیوان كریم گەڵاڵی چالاكەوانی سیاسی ؍ئەڵمانیا
152-سەردار عەبدوڵا حەمە چالاكوانی سیاسی و مەدەنی / كەنەدا
153-محەمەد چاوشین/ ڕۆژنامەنووس/ باشووری كوردستان
154-سەید حجاج/ پ.م دێرینی ئاڵای شۆرش/زیندانی سیاسی/ ئەلمانیا
155-ئاراز گەلاوێژ چالاكوانی ئازادی بیرو ڕا دانمارك
156-ئەردەڵان ئەمین،⁄ فیزیائی⁄ ئەڵمانیا
157-هیوا عمر نووسەرو چالاكی مەدەنی و سیاسی هەولێر
158-زمناكۆ عزیز هەڵسوڕاوی سیاسی
159-ژیان سعید قرداغی شاعیرو جالاكوان
160-م.علی زەنگەنە فەرماندەی دێرینی پێشمەرگە سلێمانی
161-ساماڵ سەڵاحەدین ئبراهیم میدیا كار
162-فەتاح زاخۆیی ، چالاكڤان كەنەدا
163-مەحموود عوسمان نووسەر هوڵندا.
164-سروە عوسمان (سروەی بەیان ) / نووسەر هەولێر
165-نەجمەدین فارس ,نوسەرو توێژەر سلێمانی
166-هیوامجید/ چالاكوان نەرویج
167-غفور نادر هیرانی/چالاكوان
168-كۆسرەت ئەحمەد/ مامۆستا، چالاكوان و نووسەر
169-جەلال محەمەد ڕەشید (جەلال چوارتایی)- چالاكوانی مەدەنی
170-هەڵۆ خەلیل مەولود مامۆستا چەمچەماڵ
171-شێروان ئەحمەد چالاكوان هۆڵەندا
172-بڕوا عەلادین: نووسەر، وەرگێڕ سوید
173-حەمە ڕانیەیی چالاكوان /كەنەدا
174-عە باس نادرفتاح چالاكوان كەركوك
175-محمد عەبدوڵڵا هەڵسوڕاوی سیاسی/سلێمانی
176-لاوژە جەواد هەڵسوڕاوی سیاسی كۆمۆنیست و بزوتنەوەی یەكسانیخوازی دانیمارك
177-فەرمان فاتیح مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەكان ی كەركوك
178-رێباز هاشم مستەفا چالاكوانی سیاسی و مەدەنی و كوڕی شەهید هەولێر
179-ئاسۆ محمود مامۆستا
180-مامۆستا هاوژین چالاكوان بەریتانیا
181-شالاو موورتكە فەرمانبە ر هەولێر
182-حكیم عەبدولكریم چالاكی سیاسی سلێمانی
183-هاوكار قادر /چالاكی مەدەنی
184-ئازاد نوری سید وەلی خانەنشین سلێمانی
185-شامیل قادر/مامۆستاو ڕۆژنامەوان
186-ئیبراهیم قوربان خانەنشین
187-كاوە عبداللە خانە نشین هەولێر
188-بڵند مستەفا عمر پارێزەر هەولێر
189-جەلال عەلی ـ پێشمەرگەی دێرینی حشك دانمارك
190-داناعەسكەر / نووسەر / كەركوك
191-ئاكۆ مستەفا كاسبكار
192-جەلال هۆرێنی ، رۆژنامەنوس كەنەدا
193-نزار نیگاری – وەرگێر نەرویج
194-زایەر زەنگەنە/ نوسەر كەركوك
195-بەندی عەلی / نووسەر
196-مریم جمیل دایكی مالەوە
197-ئایار سەید باقی پێشمەرگەی دێرین ، مافناس — سوید
198-نەورۆز فازیل محمد …چالاكی مەدەنی ،سلێمانی.
199- سروە محمد ساڵح خانە نیشین سەرچنار
200-تەها محمدئەمین ئیبراهیم / كەنەدا
201-شیروان امین رسول/فەرمان بەر
202-هێرۆ محمود ، سەرۆكی ڕێكخراوی ماپ
203-حەمید نادر چالاكەوان كەنەدا
204-محمد پشدە ری وتە بیژی دە ستە ی دا كوكی لە زیندانیانی سیاسی كوردستان
204-ژیلا تەیفور كەریم چالاكوان هەولیر
205-سامان خالۆ تەها كارمەند. دانیمارك
206-ئازاد عوسمان، ئەندازیار سویسرا
207-سەباح یاسین عەبدولرەحمان، هاوڵاتی، هەولێر
208-شكراڵلە حمدامین… چالاكوانی مەدەنی هەولێر
209-بــڕیار حــیدر جــبار قــوتابــی زانـــكۆ
210-مەحمود موراد ــ چالاكوانی مەدەنی هۆڵەندا
211-بەختیار محەمەد، پێشمەرگەی دێرین
212-ڕەفعەت عەبدول/ مامۆستا كەركوك
213-هاوڕێ فهد كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ كۆیە
214-یووسف مەنتك نووسەرو ڕۆژنامەنووس ئەڵمانیا
215-عەلی مەولود. نووسەرو چالاكی سیاسی سلێمانی
216-محمد عەبدوڵڵا هەڵسوڕاوی سیاسی.
217-ئازاد عومە ر حە سە ن كاسب هۆڵەندا
218-سالار مامە كەریم كارمەند و چالاكی سیاسی- هەولێر
219-بێستون شفیق علی. مامۆستا. هەولێر
220-هێمن حەمید شەریف هونەرمەندی شێوەكار هەولێر
221-عەبولكەریم شێخانی نووسەر ووەرگێر و زمانەوان و ڕۆژنامەنووس كۆیە
222-هیوا خانقینی پشمەركەی دیرین /هولندا
223-سروه حسین علی ماموستا
224-تەها ئەمین هەڵەدنی نووسەر سوید
225-ئەحمەد مەجید چالاكی سیاسی و مەدەنی بنەماڵەی ئەنفال و پێشمەرگەی دێرین گەرمیان
226-جێگر جواد رەشید/خوێندكاری زانكۆ
227-حاجی جمال هەڵسوراوی كرێكاری هەولێر
228-فەتاح خەتاب / مامۆستا وشانۆكار هەولێر
229-فەرەیدون حمەڕەشید نووسەر سویسرا
230-تحسین حمدامین ، هەولێر ، كاسبكار
231-شلێر عبدالمجید / مامۆستا سلێمانی
232-هونەر اسماعیل تیماری .هەولێر. پ.م دێرین
233-شوانی عبدالستار، مناڵ پارێز، نەرویج
234-كاوە محەمەدئەمین/ مافناس- سوید
235-هاوڕێ كاسترۆ، چالاكوانی مەدەنی… چوارقوڕنە
236-پرۆفیسۆر دوكتۆر سالار باسیرە تویژەری سیاسی ئەڵمانیا
237-چنور محمود /هونرمەند بەریتانیا
238- هاوڕێ پێشڕەو پێشمەرگەی دێرین و بنەماڵەی قوربانی ئەنفال
239-كۆمەڵەی داكۆكی ئەنفال
240-خالید موراد شاعیرو پێشمەرگەی دێرین سۆران
241- حەمز عەلی زەنگەنە چالاكوان كەركوك
242-حازمی عەلی كوتك پێشمەرگەی دێرین و نوسەر رانیە
243-سەدیق گۆران شاعیر و پێشمەرگەی دێرین هۆڵەندا
244-شێركۆ ئەحمەد ساڵەیی پێشمەرگەی دێرین پردێ
245-بایە زید كەریم چالاكوانی مەدەنی/ هەولێر
246-كاوێس عبدللە كاسب هەولێر
247-محەمەد ئەحمەد ، مامۆستا ، هەولێر
248-گرفتار كاكەیی، كاریكاتێرست ئەڵمانیا
249-عەلی رەحمان — چالاكوان
250-نەوزاد محەمەد / رۆژنامە نوس هەولێر
251-هاوڕێ ڕەشاد ڕەحمان چالاكوانی سیاسی هەولێر
252-شێركۆ كرمانج، توێژەر و ئەكادیمی
253-فەرهەنگ هەڵەبجەیی …ڕۆژنامەوان. ئ.سەندیكای ئاڵمان..مۆنتێر ستێرك تیڤی…بروكسل
254-سازان ئەحمەدشیخۆ پەرستار ـ ستۆكۆلم سوید
255-مامۆستا كازم ڕۆژنامەنووس وچالاكوان . كەركوك
256-ڕزگار باهیر / هونەرمەند سلێمانی
257-عمر حاجی خانەنشین هەولێر
258-یوسف عەلی شەریف ژینگە پارێز هەولێر
259-بورهان حەساری /پێشــــــمەرگەی دێرین كەركوك
260-هـەردی احمد/ هـونە رمەند
261-تارا ئاسۆس چالاكوانی ژن سلێمانی
262-احمد خلیل خانەنشین هەولێر
263-جەوهەر میراودەلی .نوسەر و كۆمەڵ ناس.نەمسا .ڤیەنا
264-هەتاو حەمەساڵح / پێشمەرگەی دێرین فرنسا
265-ئارام كەمال حەسەن كاسب حاجیاوە
266- دكتۆر ئیبراهیم مەلا زادە توێژەر لە بواری جینۆساید

267- جەماڵ كەماڵ كاسبكار سلێمانی
268-نەسرین تەنیا هەڵسوڕاوی بواری مافەكانی ژنان سلێمانی
269- ئەكرەم میهرداد نووسەر سلێمانی
270-عماد عه لی زیندانی سیاسی و پیشمه رگه ی حزبی شیوعی. عراقی و كوردستانی المانیا.
271-ئیبراهیم سپینداری – المانیا- بەرلین
272-ھاوكار شامی پێشمەرگەی دێرین،
273-فەهمی كاكەیی /مامۆستا و نووسەر/ سوئید
274-گۆرران هەڵەبجەیی / ڕۆژنامەنووس دانمارك
275-غەریب ئەحمەد عەبدولا كاسب
276-د. چۆمان هەردی، نووسەر و لێكۆڵەر سلێمانی
277-سەلام محەمەد / چالاكوان دانمارك
278-ئارام حمەفرج/ ئەندازیار/ كوردستانی باشوور
279-بەختیار عومەر/ دانیمارك
280-مەهدی فەتاحی ئەڵمانیا شاری دوێسلدۆرف
281-جهاندا محمد امین فەرمانبەر
282-یوسف مەجید/ مامۆستا،
283-فاچل عپمان هونەرمەند سویسرا
284-صادق عومەر ئەلمانیا
285-سیروان ئەمین/ پەرستار
286-كریم عباس / مامۆستا هەولێر
287-رمزیە محمد صالح پارێزەر ھەولێر
288-محەمەد ئەحمەد ، مامۆستا ، هەولێر
289-كاوە عومەر هەڵسوڕاوی سیاسی وكۆمۆنیست كەنەدا
290-ئیبراهیم محمد شهباز كاسب هەولێر
291-دكتور بەیان قادر رسول گەلالی هەولێر
292-بەهار عەلی ، چالاكوانی فێمنست هەولێر
293-هوشەنگ باباعەلی خانەنشینی پ.م. چالاكوان هەولێر

تەواو

ببورن ژمارەیكی زۆر هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی ناوی خۆیان نوسی داخلمان نەكرد , بە داوای لێبوردنەوە




باشترین وەڵام بۆ ژینا، درێژەدانی ڕاپەڕینە دژ بە دیکتاتۆرییەت!.. عەبدوڕەحمان گەورکی

ئاوڕدانەوەیەک لە دواقۆناغی دیکتاتۆرییەتی مەزهەبی لە ئێراندا

ئەگەرچی موقاومەتی ئێران لەو ڕوانگەیەوە بێ کێشە و ئاسوودەیە کە هیچ بەدیلێکی دیکە بۆ ئەم ڕێژیمە نەبووە و نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا، وەک هەمیشە، ئاواتەخوازی ئەوە بووە کە هێزێکی دیکەی جددی لەو مەیدانەدا هەبێت کە بەرپرسیارێتی مێژوویی ڕووخاندنی حکومەت لە ئەستۆ بگرێت و گەل و نیشتمان لە چنگ ئەم ترسناکترین ڕژێمە دیکتاتۆریە لە ئێران رزگار بکات.

ئەوەی ئێستا دەیبینین ڕاپەڕینێکی چاوەڕواننەکراو و بێ مەبەست و بێ سەركردایەتی نەبووە و نییە. بەرهەمی چوار دەیە خەبات و تێکۆشانی بێوچانی خەڵک و موقاومەتی ئێرانە دژ بە دیکتاتۆرییەت لە ئێران. ئەوەش، بەر لە هەمووان و باشتر لە هەمووان، سەرانی ڕژێمی دەسەڵاتی ئاخوندی نەک هەر دەیزانن، بەڵکو نەیانشاردۆتەوە و زۆر جار بە رەسمی و بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە، ڕۆژ نییە قیژە قیژ و هاواریان لێ هەڵنەستابێت دژ بە موقاومەتی ئێران.

هەرکەسێک دەستی هەبێت لە خەباتێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا زۆر باش دەزانێت کە خەباتێکی سەرتاسەری لە وڵاتێکدا کە ئاڕاستەی جیاوازی تێدا هەیە، بەرەوڕووی کۆمەڵێک ڕووداو و تاقیکردنەوەی ورد و درشت دەبێتەوە. بە تایبەت ئەگەر دەسەڵات لە جۆڕی تیۆکراسی و دیکتاتۆرییەکی ئایینی بێت، کە دیکتاتۆرییەکی دەگمەنە لە مێژوودا.

بۆ ئەوانەی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئێران دەکەن، ڕوونە کە ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات، دەرئەنجامی ڕابردوویەکە کە بارودۆخی ئێستای لێکەوتۆتەوە. بە واتایەکیتر، هەرچەند کە خوێنی ژینا ئەمینی (مەهسا) فاکتەری سەرەکی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەمجارەیە لە دژی دیکتاتۆرییەتی دەسەڵاتدار، بەڵام خەڵکی ئێران، بە خەڵکی کوردستانی ئێرانیشەوە، دڵیان پڕە لە رق و قین و نفرەت بەرامبەر بە حکومەتی ئایینی لە ئێران. چونكه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ “له‌ خه‌ڵك” و “بۆ خه‌ڵك” نه‌بووە و نییه‌. هەڵقوڵاوی بیر و هزرێکی سەدان سەدە نەفامی و نەزانینە لە ژێر ناوی (ئیسلام)دا.

خەڵکی ئێران زۆر باش دەزانن کە هاتنە سەرکاری خومەینی و ڕژێمەکەی لە ساڵی 1979، دەرئەنجامی حالەتی کاڵفامی و نەکوڵاویی کۆمەڵگای تازە ڕزگاربووی ئێران بوو لە چنگ دیکتاتۆرییەتی محەممەد ڕەزا شای پەهلەوی. لەو سەردەمەدا. رێكخراوە نەتەوەیی و جەماوەری و شۆڕشگێڕەكان گورزی گەورەیان لە لایەن رژێمی شاوە بەركەوتبوو و، خومەینی لەسەر دەستی گوماناوی، وەك “جێگرەوەی رژێمی شا” هاتە ئاڕاوە و لە ژێر هەمان ناوونیشاندا، دەستبەجێ کەوتە سەر دەسەڵات و زۆر خراپتر لە دیکتاتۆرییەتی پێشوو، دیکتاتۆرییەتی ئایینیی بەسەر خەڵکی ئیراندا سەپاند.

ئێستا کاتێک سەیری پوختە و هۆکارەکانی هاتنە سەر کاری ئەم دەسەڵاتە دەکەین، دەبینین کە دەسەڵاتی شا بەدیلێکی ڕاستەقینەی نەبووە. چونکە رێبەرە ڕاستەقینەکانی خەڵک، یان لەلایەن ڕژێمی شاوە لە سێدارە درابوون، یان تا دوا ڕۆژەکانی دەسەڵاتی شا لە زینداندا بوون. بۆیە “بۆشایییەکی جددی” لە کۆمەڵگادا درووست کرابوو، کە خومەینی بە هاتنە سەر کار و سەرکوتکردنی ئازادییەکان لە ئێران، رێگەی نەدا ئەم بۆشاییە لە لایەن حیزب و رێکخراوە نیشتمانی و جەماوەری و شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەمەوە پڕ بکرێتەوە، کە سازمانی موجاهێدینی خەلقی ئێران دەوری سەرەکی هەبوو لە ناویاندا. بە واتایەکیتر دەبێ بڵێین “کارە تەواونەکراوەکەی شا” لە لایەن خومەینیەوە “تەواو کرا”. سەرکوتکردنی ئازادییەکان، زیندانیکردن و دەستبەسەرکردنی ئازادیخوازان، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان لە سەرانسەری ئێران، کرا بە کارێکی ڕۆژانە، کە تا ئەمڕۆ رژێمەکەی بەو شێوازە لەسەر کار ماوەتەوە. زۆر کەس پێیان وایە بە سڕینەوەی ناوی بەڕێز (مەسعود رەجەوی) لە لایەن (خومەینی)وە، لە یەکەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە دوای ڕووخانی شا لە زستانی ساڵی 1980، کە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵی ئێران و هەروەها حیزب و لایەنە نیشتمانی و جەماوەری و شۆڕشگێڕەکانی کۆمەڵگای ئێرانەوە پشتیوانی لێکرابوو، بەدامەزراوەییکردنی سەرکوت و دیکتاتۆریەتی ئایینی لە ئێران دەستی پێکرد. چونکە خومەینی لە پەرەسەندنی رۆژانەی هێزێکی لەمجۆرە بە تەواوی تۆقابوو.

بەمجۆری “دەستە شاراوەکان” لە هێنانە سەرکاری خومەینی بۆ سەر کورسیی دەسەڵات و گۆڕینی سیستم لە دیکتاتۆرییەتێکەوە بۆ دیکتاتۆرییەکی خراپتر، ئاشکرا کراو و کەوتە بەر چاوی هەمووان. بە جۆرێک کە ئێستا کۆدەنگییەکی جیهانی لەسەر ئەو ڕاستییە هەیە کە “ئەگەر سیاسەتی سازشت و موداراکردنی ڕۆژئاوا نەبوایە، ڕژێمی دیکتاتۆرییەتی ئایینی سەد کفنی رزاندبوو”. واتا لە ناو چوبوو!

ئێستا لە بەراوردکردنێکی زۆر سادەدا لەگەڵ ڕۆژانی ڕووخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری شا، دەبینین کە ڕاپەڕینی ئەم دواییەی خەڵکی ئێران کە ئێستا هەموو ئێرانی گرتۆتەوە، بزووتنەوەیەکی ڕێکخراوە و خاوەن رێبەراتیی خۆیەتی، کە هەرچەندە کاتی دەرکەوتنی نەهاتووە، بەڵام زۆر ناخایەنێت کە بە پێشکەوتنی ڕاپەڕین، چاومان بە هەندێک رووداوی روونتر و زیاتر بکەوێت لەم پێوەندییەدا.

بەڵام هەمووان چاوییان بڕیوەتە ئەو هێزەی کە سەرکردایەتی ڕاپەڕینەکانی پێشووی کردووە، بە تایبەت ڕاپەڕینی مانگی نۆڤەمبەر 2019. واتا ئەو هێزەی کە حکوومەتی مەزهەبیی دەسەڵاتدار لە ئێران، بەردەوام لێی تۆقاوە. ئەو هێزەی کە، دانی پێدانرابێت یان نا، تاکە بەدیلی دێموکراتیکە بۆ دەسەڵاتی ئایینی دەسەڵاتدار لە ئێران. ئەم هێزەی ئێستا خاوەن هەزاران ناوەند و یەکینەی شۆڕشە لە ئێراندا کە پێی دەوترێ (کانونی شۆڕش) و توانیویانە ئێران لە “پریشک”ەوە بگەیەننە ئاستی “تەقینەوە” و هیوای سەرکەوتن بخەنە سەر ڕووخساری هەموو ئێرانییەکان و هەروەها زۆرێک گەلانی ناوچەکە و جیهان .

ئێستا ئەم پۆتانسیەل و وزە و ورەیە و ئەم هێزەی رێبەرایەتیکردنی راپەڕینی لە ئەستۆیە سەری هەڵداوە لە ئێران و سەرەڕای پەرشوبڵاوی ئێستای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکان، بەڵام “سەنگەرێکی هاوبەش” و “خەباتێکی هاوبەش” بۆ گەیشتن بە “ئامانجێکی هاوبەش”، واتە ڕووخاندنی دیکتاتۆری ئایینی لە ئێران بە تەواوی بەر دەستە و لە سەر ڕێگەیدایە و پێویستە بە ڕۆح و جەوهەری لێگگەیشتن و تێگەیشتن پێشوازی لێ بکرێت. چونکە رزگاری گەل و نیشتمان بەندە بە هەڵوێستێکی لەو جۆرەوە.

کۆتایی

عەبدوڕەحمان گەورکی، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی




کورتەچیڕۆک/ ئاوی کەسک و سۆر.. رەسوڵ بەختیار

ئێمە زوو زوو خەون دەبینین، خەونێک ناتوانین پێشبینی بکەین، دەڵێن خەیاڵی زانستی هەیە و بۆتە راستی ئەگەر باس لەدێرینی پەم شارە بکەین، ئەوا بەسەدان بەرگی کتێب تەواو نابێ، بەڵام باکەمێک لەو خەیاڵانە،دوور بکەوینەوە، هەر کاتێک لەگەڵ بەتەمەنەکان دەئاخفی، باسی جوانی شار و خۆشییەکانی دەکەی، یەکسەر هەڵی دەدەنەوە و دەڵێن: لەم شارەی ئێمە تەنیا ئاوی کەسک و سۆر هەبوو، هەفتەی چەند رۆژێک خەڵکی شار لێی کۆدەبووینەوە، کوڕ و کاڵ و کچان لەدەوری کۆدەبوونەوە.

  • ئێستا ئەو هەموو شوێنە هەیە کەچی ناگاتە دەقەیەک لەخۆشییەکانی ئەو کات.
    لەچایخانە کۆنەکان کاتێک پیرەمێردەکان دەبینی، بەشێکیان زۆربەی قسەکانیان باس لەنافورەی کەسک و سۆرە.
  • خۆشترین سەیرانگەی شار و وڵات ئەوێ بوو.
    لەلاپەڕەکانی ئەنتەرنێت گەڕام، بزانم نافورەی کەسک و سۆر چی لەسەر نووسراوە، لەگەڵ ئەوەی من تاڕادەیەک وەکو خەون ئاوی کەسک و سۆرم لەبیرە، بەڵام هیچ کاتێک وەک سەیرانگە نەمبینیووە.
    لەلاپەڕەکانی ئینتەرنێت چەندین بژاردەی پێدام، ئەوەی لام سەیر بوو گۆرانییەک بوو لەبارەی نافورە کەسک و سۆرەکە.
    گۆرانیبێژەکە زۆر بەجۆش و خرۆشەوە گۆرانییەکەی دەگوتەوە.
    لەتەک ئەوەی چەند کەسێکی دیکە گۆرانییەکەیان گوتۆتەوە.
    هاوڕێیەکم گوتی: لەهەر زەماوەندێکدا، ئەگەر بووک و زاوایان بەدەوری نافورەی ئاوی کەسک و سۆردا بسوڕاندبوایە، ئەوا دیارە ئەو بووکە زۆر خۆشبەختە، لەگەڕەک و شاردا باسی لێوە دەکرا.
    یەکێک لەو پیرە پیاوانەی، کە ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە، ئاخێکی هەڵکێشا، چیرۆکی خۆی گێڕایەوە.
    زۆرێک لەو کچانەی رۆژگارێک خۆشم ویستوون وا دەزانن لەبەر ئەوان هاوسەرگیریم نەکردووە، بەڵام هەموو ئەو خونچە گوڵانە، کە ئێستا هەر یەکەو چەند منداڵێکیان هەیە، زۆر جار لێرە و لەوێ بابەت و کتێبەکانم دەبینن، بەدەستەخوشکە کۆنەکانیان دەڵێن، ئەو شێتە وازی لەو قسە پڕوپووچانە نەهێناوە، لەجیاتی ئەوەی ببێتە خاوەن پیشانگەی ئۆتۆمبێل، یان چەند باڵەخانەیەکی،هەبێ ئێمە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیبینین، هەر باس لەبنەما و تیۆڕ و ئاکار و رەوشت دەکا. ئەو کچانەی خۆشم ویستوون
    ئەوکاتەی گۆرانییەکان لەگوێمان دەزرنگایەوە، ئێمە بەجۆش و خرۆش لەهەموو شوێنێک دەمانویست یەکتر ببینین، وشە و دێڕەکانی ئەو گۆرانییە عاشقانەمان بۆ یەکتر دەگوتەوە.
    ساڵ دێت و دەڕوا ئەوان لەشەقامی باتا و سەهۆڵەکە و لەمۆڵ و باخچەکان دەمبینن، بەپیاوەکانیان دەڵێن ئەو کوڕەم رەفز کردەوە، ئێستاش وەک جاران شێتانە بەشەقامەکاندا ڕێ دەکات، ئەگەر لەگەڵ دەستەخوشکەکانیان بن، ئەوا هەوڵ دەدەن قسەم لەگەڵ بکەن، من ئەوان ناناسمەوە، چونکە تەمەنێکە رووخساری ئەوانەم لەپێشچاو نەماوە، سەیرە، جارێکیان یەکێک لەگەڵ دەستەخوشکەکانی بوو، دەمویست بپەڕمەوە ئەوبەری شەقامە دەنگێک بانگی کردم، هەر زوو زانیم یەکێکن لەوانەی پێشتر چەند قسەیەکم لەگەڵ کردووە لەبارەی داهاتوو، کاتێک ئاوڕم دایەوە وامزانی ئەو ساتەیە، کە دڵی خۆم بۆ کردەوە، بێ ئەوەی بهێڵێ سڵاوی لێ بکەم گوتی: شێتوشوور ئەوە بۆ خۆت لێم لادەدەی.
    لەراستیدا بەدەنگ دەمزانی کێیە، بەڵام لەرووخساردا نەمناسییەوە، هەردوو رووخسار چرچ و لۆچ بوون، ئاسەواری منداڵبوون و سەختی ژیانیان پێوە دیار بوو، منیش بەپێکەنینەوە گوتم: ئەوە دەزانم شێتم، بەڵام نازانم کامەتان بانگتان کردم، لەوانەیە تەمەن وا لێکردبم نەتانناسمەوە…بەڵام ئێوە بەتەواوی من دەناسن، چونکە زۆڕ کەس باس لەوە دەکا من رووخسارم نەگۆڕاوە، تەنیا سەر و ریش و سمێڵم سپی بووە، ئێوە وەک نافورەی کەسک و سۆر وەک ئەوەی تەنیا وەک یادگاری ماون.
  • باشە ئەو چیڕۆکەی تۆ چ پەیوەندی بەنافورەی کەسک و سۆر هەیە؟
  • هەموو بابەتەکان پەیوەندییان بەیەکترەوە هەیە، من کە چیرۆکی خۆم بۆت باس دەکەم، ئەمەش وەک دێرینی و خەون و خەیاڵی ئەو کاتە، بەرزی و باڵایی تاڤگەکە لەکۆتایدا بوو بەهەڵم.
    خەونمان زۆرە، هەر لەنافورەی کەسک و سۆرەوە دەست پێ دەکات، بەتایبەت کچانی ئەو سەردەمە لەبووکێنیدا بەو دەورە سوڕاونەتەوە، هەر بەیادی جاران چاوەکانیان گەش گەش دیارە هەر وادەزانێ ئەو کاتەیه، کە بەبووک براوە، چەندین چیڕۆک بۆ کچانی ئەم سەردەمە دەگێڕێتەوە، بەپێچەوانەی ئەمەش ئەو کچانەی کاتێک بە بووک رۆیشتوون کەچی بەدەوری ئاوی کەسک و سۆر نەسوڕاونەتەوە لەنگییەک لەتەواوی زەماوەندیکدا دەبینێ، ئەویش چەندین چیڕۆکی خەیاڵی دەگێڕێتەوە و کۆی هەموو قسەکانیشی لەو کاتەدا خانەوادەکەیان پرسەیان هەبووە، نەدەکرا لەبەر خزم و کەس و نزیکەکان دەهۆڵ و زوڕنا و رەشبەڵەک لەدەوری ئاوی کەسک و سۆردا بێ.



پەیامێک بۆ ژنانی قارەمانی ئێران.. حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆ کوردی :کاوە عومەر

با چەکی بێ حیجابی بە شێوەیەکی بەهێزتر بەکاربهێنین!
سڵاوی بێکۆتایی بۆ ئێوەی ژنانی جەسور و ئازادی ئێران!
ئێوە هێزی پێشڕەوی ئەو شۆڕشەن کە بڕیارە حکومەتی تاوانکارانی کۆماری ئیسلامی هەڵپیچن. بوونی ئێوە لە هێڵی پێشەوەی خۆپێشاندانەکانی شەقام لەگەڵ ئەو حیجابانەی کە هەڵتاندا و لە هەوادا ئەشەکایەوە یان ئەتان خستەناو ئاگرەوە، وەک سیمبول و ئاڵای ئەو شۆڕشەی کە حکوومەتی نەگریسی کۆماری ئیسلامیی ڕووخاند، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.
ئێستا لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتنی سەرتاسەری، ڕیزەکانی ئێمە خەڵکی شۆڕشگێڕی خەڵک بەهێزتر و فراوانتر دەبن. لەم بەرەیەدا ئێوەی ژنان دەتوانن سەرکردە بن. دەتوانن هێزێکی چالاکبن کە بانگەواز و ڕێکخستنی مانگرتنەکان بکەن.
بەڵام دەبێت مەیدانی خەبات فراوانتر بکەین. دەتوانین چەکی بێ حیجابی نەک هەر لە خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان بەڵکو لە هەموو شوێنێک بەکار بهێنین. ئەگەر حیجاب چەکی ئامرازی دەستی کۆماری ئیسلامی بێت بۆ سەرکوتکردنی ژنان و لەوەش زیاتر وەسیلەیەک بێت بۆ ژێردەستەکردنی هەموو کۆمەڵگا، ئەوا نەپۆشینی حیجاب دەتوانێت چەکێکی کاریگەر بێت بە دەستمانەوە بۆ شکستپێهێنانی ئەم حکومەتە دژە ژنانە!
تەنها ئەوەندە بەسە کە لە هەموو شوێنە گشتیەکان حیجاب نەپۆشین. با حیجابەکان لە قوتابخانە و زانکۆکان، لە فەرمانگەکان، لە کارگەکان و هەموو شوێنێک فڕێ بدەین و داوای مانگرتن لە دژی حکوومەتی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی بکەین. بەبێ حیجاب بەشداریکردن لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە زانکۆکان و شوێنەکانی کاردا بکەین و حیجابەکانمان بخەینە ژێر پێ.
ئێستا قوتابییە پێشەنگەکان، کە قوتابی ئامادەییەکانی کچانن، ڕایانگەیاندووە کە حیجاب لابەرن. ئەم بزووتنەوەیە دەتوانێت مۆدێلێک بێت بۆ هەموو ژنان. حیجاب فڕێ بدەنە زبڵدان لە هەموو شوێنێک و حیجابی بەبێ حیجاب ڕابگەیەنن!
ئەم بزووتنەوەیەی ئێمە وێڕای خۆپیشاندانی سەر شەقام و مانگرتنی سەرتاسەری، بەرەیەکی سێهەم لەدژی کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە کە ٥٠ لەسەدی کۆمەڵگا دەگرێتەوە. ئەبێت حکومەت لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ بدرێت و بخرێتە سەر ئەژنۆ. کۆماری ئیسلامی بە حیجابەوە هاتووە، بەبێ حیجاب گۆڕی گوم دەکات!
بژی هەموو ژن و پیاوی سەربەرزی ئێران!
هەرچی زیاتر فروانتر بێت مانگرتنی سەرتاسەری!
لەناوبچیت کۆماری ئیسلامی!
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢




خەنجەری خێڵ.. بەشی (٥) شەماڵ بارەوانی

بەشی پێنجەم/

مرۆڤایەتی پێویستی به خۆشەویستییە خۆشەویستیی، نەک ئایین..!

نیچە باسی لە کۆمەڵێک بت کردووە، کە لەبەردەم ئازادی تاک قوتکراونەتەوەو هەزاران ساڵە، بەو هەموو بتانە لە مرۆڤ بوون مرۆڤ و ئازادی ژن و ژیان دەدرێت.
بەڵێ ئەو ڕاستی کرد ئیتر کاتی ئاوابوونی بتەکانە.

بتی خێزان، بتی خێڵ، بتی مەزهەب، بتی نێرسالاری، بتی نەریت، بت، بت، بت، ئۆه خوایه گیان، بتخانەیە ئێرە، بتخانە.
هەتا هەموو ئەو بتانە تێک و پێک نەشکێنین، مرۆڤایەتی ئازاد نابێت.
ئەو مرۆڤە مەڕ و مەزهەب مێگەڵ و ترسێندرا و هۆشیاری خەسێندرا و بە جەبانکراوانە، ئەو مرۆڤە بە بچووکراوە و ئازادی سەلبکراو کەرامەت وروشێندراوانە، بە مرۆڤ بوون سوێند، مرۆڤە بەد گۆڕاو بە قاڵۆنچه بووەکەی کافکا، زۆر لەمانە هۆشیار تر و بە هێزتر و خۆڕاگرتربوو.

تۆ سەیرکە، گریگۆر سامسا، تا کۆتا هەناسەی ئیرادەو ئێنرژی ڕوو بەڕوو بوونەوە لەدەست نادات و هەوڵدەدات وەکوو مرۆڤێک لەسەر پێ بڕوات و ئەو بە قاڵۆنجە بوون و بەدگۆڕانەی کە بتی سەرمایەداری بەسەریدا سەپاندووە ڕەتبکاتەوە و ئەو لە پێناو بوونی خۆی تامردنە تراژیدیاکەی دەجەنگێت، کەچی ئەو مرۆڤە بە مێگەڵ بوو و مەڕیزمانە، نەک لە بەرامبەر مرۆڤانێکی لەخۆیان هیچ و پووچتر، لەبەرامبەر هەموو ئەو بتیزمە دەستکردانەی مێژوو و کۆمەڵ، نقەیان لێوە نایەت!

ئەو مرۆڤ بێ دەنگکراو بە مەڕکراوانە، نەک هەر ئەوە،
بەڵکو ئەو جۆره مرۆڤە کەره تەنانەت”هەر لە دێر زەمانەوە خودایەکی نەویستووە گوێی لە دەنگی بێت، خودایەک قسە بکات و مرۆڤ گوێی لە قسەکانی بێت.. خودایەکی ویستووە هێندە بێ دەنگ بێت، چاکە هاتە ڕێی بڵێ ئەوە خودا ناردوویەتی و خراپەش هاتە ڕێی بڵێ کاری خۆمه و ناچار بێت هەست بە لاوازی خۆی بکات و بباڕێتەوە.”(١)
هەر ئەو ترسنۆکی و بێ ئیرادەیی و لاوازیەی ئەو جۆرە مرۆڤه جەبانانە بوو، بیرۆکەی پەرستن و عەبدایەتی و کۆیلایەتی هێنایە بوون و لاوازی و جەهل و جەبانی مرۆڤی گەیاند بە لوتکە.
ئەو ترسەنۆک و لاوازانەی دەهاتن پەیکەریان لە بەرد و قوڕ و خورما و گوو و توزانم چی و چی دروست دەکرد و دەیانپەرستن و بە خەیاڵە قۆڕەکەی خۆیان گوایە دەیانکردن بە پشتیوانی خۆیان!
ئاخ مردن، دەوەرە تۆ لەکوێ کاکە؟ تکایە،
من جەهل کوشتمی!
ئەوانە هێشتا نەگەیشتوون بەو قەناعە و تێگەیشتن و هەست و هۆشیاریە باڵایەی کە خودا هیچ پێویستی بە پەرستن نییه، بەڵکو ئەو پێویستی بە ناسینە ناسین.
ئەو نەزانانەی خودایان کردووە و بە بت و کۆمەڵێک شەریعەتی توند و و ڕێسا و یاسای ڕەق و دنیایەک مەزهەبی دواکەوتوو و پەرستگا و بتخانەیان بۆ دروست کرد و ناویان نا: ماڵی خودا !
ئەفسوس ئەو خودا پەرست و بت پەرست و کۆیلانە، تا ئێستا خودایان نەناسیوە.
ڕابیعەی عەدەوی زۆر جوان لە دەرحەق ئەو خوا نەناسانە دەیگووت:خودا لە هەموو شوێنێکە، جگە لە مەککە.” ئەو دەیویست بەو خودانەناسانە بڵێت لە جیاتی ئەوەی ئەو هەموو پارەیه سەرف کەن و ئەو هەموو ڕێگایە دووره ببڕن و ئەو هەموو هیلاکی و ماندووبوونە بکێشن” باشترە بگەڕێنەوە بۆ ناخی خۆتان، خودا لێرە نییە لە ناخی خۆتاندایه، خودا شوێنی نییه، خودا ناشوێنە و دابەش دەبێت بەسەر گیانی مرۆڤەکاندا، نەک بەسەر زەویەکاندا. قبیلەی بڕواداری ڕاستەقینە دڵی خۆیەتی، نەک حیجاز.”(٢).
ئەو مرۆڤە ترسنۆکانە، لە جیاتی ئەوە یاخی ببن و ئەقڵیان بەکاربێنن و بیربکەنەوە و مرۆڤ بوون بکەن بە پێوە و مرۆڤایەتی بە ئایین، کەچی هاتن و زۆر ترسنۆکانە، چوونە سەر مەزهەبی کەرێ!

ئەو جۆرە مرۆڤە به کەربووە هەرچی لێ بارکەیت نقەی لێوەنایەت.

داروین و زاناو پسپۆڕانی بواری(ئیڤۆڵەیشن) خۆزیا
لەجیاتی ئەوەی بێن و مرۆڤ و مەیموون بەراوردکەن و بڵێن:مرۆڤ ٤٦ کرۆمۆسۆم لەهەر خانەیەیەکیدا هەیە و لە بەرامبەریشدا مەیموونی چامپانزی ٤٨،
بهاتباناو بیانگوتبا:کەر و هەندێک لە مرۆڤەکان یەکسانن لە کرۆمۆسۆمەکان و هەردووکیان خاوەنی یەکەو پەنجا بە پەنجای کرۆمۆسۆماتن.
بە خوای تاوان و لادانە مەیموونی ژیر و هۆشیار، بە بەعزێک مرۆڤی وەعی نزم و خەرەفاو مەڕیزم بەراوردکەیت.
من بڕوام وایە هەر لە کاتی زگماکی و بەر لە دایکبوونیانەوە، ئەو جۆرە بوونەوەرانە تێکەڵیەکن لە مرۆڤ و کەر، لە یەککاتدا هەڵگری کرۆمۆسۆم و جیناتی هەم کەر و هەم مرۆڤن. بۆیه من پێیان دەڵێم: کەرۆڤ.
ئەو کەرۆڤانەی بوونەتە کۆیلەی
بتەکانی خێڵ و نەریت و مەزهەب و نێرسالاری و چی و چی و چێژێکی مازۆخیانە و کەرۆڤیانەی خۆیان و لە قسە نەکردن و ڕادەست بوون و بێ دەنگ بوونە دەبەن.
ئەو کەرۆڤانەی من دڵنیام خوداش لە دروستکردنیان پەشیمانە.

ئەو خودا بێدەنگەی کە لە هەمبەر ئەو هەموو ناعەدالەتی و جەنگ و داگیرکاری و ستەم و ژن کوشتن و مرۆڤ ئەتکردن و ژیان وێرانکردن و ماڵوێرانکردنەی بوون، لە خۆیان بێندەنگترە، ناڵێم.
ئەو خودایەی ناو کتێبه مەزهەبی و فیقهی و مێژووییەکان نا، کە هیچ جیاوازیەکی نییه لەگەڵ ئەو بتانەی کە خۆی داوای ڕوخان و نەمان و له ناو بردنیان دەکات.
کەچی بووەتەوە بە هەمان بت.
نەخێر من لەگەڵ ئەو خودایەم نییە،
بەڵکو من باسی ئەو خودایە دەکەم کە لە ڕێی ویژدان و سروشتەوە ناسیم، ئەو خودایەی سپنۆزا.
خودای من خودایەکە هەرچی و مەزهەب و ئایینە هەمووی ڕەتدەکاتەوە.
خواکەی من پێم دەڵێت:مرۆڤایەتی پێویستی به خۆشەویستیە خۆشەویستی، نەک ئایین.
ئایینی خوداکەی من، عیشق و مرۆڤ بوونە مرۆڤ بوون.
ئایینی خوداکەی: مرۆڤ دۆستی و ویژدان دۆستی و ژینگە دۆستی و سروشت دۆستی و نەتەوە دۆستی و ئاژەڵ دۆستییە.

بۆیە من هیچ کاتێک لەسەر جیاوازی دید و بۆچوون و ئایینی جیاواز، ڕقم لەکەس نابێتەوە و هەرگیز، بە کەمیش سەیری هیچ کەسێک ناکەم و ڕێز لە هەموو مرۆڤێک(تەنانەت سەگێکیش) دەگرم و هەموو مرۆڤایەتیم بێ جیاوازی خۆش دەوێت و جوانترین و ڕاسترین و پاکترین ئایینیش لای من، تەنها، مرۆڤ بوونە و لێرە و لە قیامەتیش هەر ئەو ئایینی مرۆڤایەتیەش کۆتا ڕێگا و ڕێبازی قەتعی منە و وەکوو گەورە سۆفیزم و عاریفی مەزن(ئیبنولعەرەبی) دەڵێم:لقد صار قلبي قابلاً كل صورة فمرعي لغزلان ودير لرهبان وبيت لَاوثان وكعبة طائف وألواح توراة ومصحف قريَ‌نأدين بدين الحب أنّي توجــهت ركائبه فالحب ديني وإيماني.
وەکوو مەولاناش دەڵێم(حەقیقەت جامێک بوو شکاو هەرکەسەو پارچەیەکی بەرکەوت).

من باوەڕم بە پلورالیەت هەیە، بەڵێ پلورالیەت.
من لە زومڕەی ئەوانە نیم کە تەنها خۆیان پێ ڕاست و بەهەشتی و، هەموو خەڵکی تر بە جەهنەمی و هەڵە دادەنێن.
ئەو جاهیلانە جگە لە ڕوانگەی خۆیان هەموو شتێکیتر ڕەتدەکەنەوە!

تۆ سەیرکە هەر ئەو قورئانەی خۆیان باوەڕیان پێیەتی و دیارە لێشی حاڵی نەبوونە دەڵێت(الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ ؤأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ)، ئەو القول)ـە،هەر قەولێک و گوتنێکی جوانی هەر فەیلەسوف و بیرمەند و زانا و وێژەوان و کەسێک بیت، دەبێت سەرنجمان ڕابکێشێت.
کەچی ئەو فێندەمێنتالیزم و ناحاڵیانە جگە لە ئاین و قسەی گیرفانی خۆیان، حیساب بۆ قسەی گەورەترین فەیلەسوف و ئەکبەر واحید ناکەن.

ڕاستە کە من باوەڕم بە هیچ ئاینێک نییە و تەنانەت ئەو خودایەش کە من دەیناسم، وەکوو وتم: خودای ئایینەکان نییە.
بەڵام ، هەڵبەت من گاتاکانی زەردەشت و دەقەکانی ئینجیل و فەلسەفەی ئەخلاق لای بوداو گووتەکانی ئۆشۆ و دالارمێ و مارکس و مەسیح و هەموو ئەو بیرمەند و ڕیفۆرمخواز و زانایانەش دەبینم، کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی خزمەتی ژیان و شارستانیەت و مرۆڤایەتیان کردووە و گۆڕانکاریان دروستکردووە و شۆڕشێکی ڕۆشنبیری و فیکری و مەعریفی و زانستی و هۆشیاریان بەرپاکردووە.

ئینجا گەر(نیوەی پێغەمبەرانی تەورات بخەرە لایەك و بە تەنیا سوقرات بخە لاکەی تر، سوقرات قورسترە، نیوەی پێغەمبەرانی قورئان بخە لایەك و بە تەنیا کۆنفۆشیۆس بخە لاکەی تر، کۆنفۆشیۆس قورسترە، کەچی پێمانوایە ئەمان کەسی پیرۆزن و ئەوان کەسی ناپیرۆز، لە کاتێکدا ئەوانە هەر هەمان ناوەڕۆکن بە ناوی جیاوەو خۆ ئەگەر وا نەبێ، ئیتر خوا هی هەمووان نیەو هەر هی ئەم ناوچەیەبووە!

ئەسڵەن ناوەڕۆکەکە، لەدنیای نوێدا زیاتر دیارە، کەچی تۆ پێتوایە یارییەکە لە فڵاندا تەواوبووە! غاندی و مارکس و کانت و، (زەردەشت) و کێ و کێیتری خۆمان.. ئەمانە بە پێغەمبەر بیانپێوی، زۆر لە پێغەمبەری ئاسایی قورسترن و لە ئولی عەزمەکانی مرۆڤایەتیین!.”(٣).

زۆر خەتەره زۆر، مرۆڤ: ژیان و گەردون و مرۆڤایەتی، تەنها لە ڕوانگەی تاقە کتێبەکەوە ببینێت و بخوێنێتەوە…

دنیا زۆر لەو چاڵە فیکریەی کە ئێمە تێیدا خۆمان قەتیس و زیندانی کردووە، فروانترە.

ئینجا ئەوە فەلسەفە و پڕەنسیپی منە: کە هەرکاتێک گەیشتیت بە من، ئایین و مەزهەب و نەتەوەو هەموو شتێکت بۆخۆت و لەگەڵ من تەنها مرۆڤ بەو بەس، زیانت بۆمن نەبێت و دەست لە ژیانی تایبەتیم وەر مەدە و ڕێز لە هەڵبژاردنەکان و ئازادیەکانم بگرە و بەس.
بوودا وتەنی حەزدەکەیت:بەرد بپەرستە، من عیلاقەم چییە!؟ بە مەرجێک:ئەو بەردە مەگرە من، بەو بەردە لە کەسایەتی وئازادی بوونی من مەدە.

ســەرویـن وای دەگـووت.

١-مەیخانەی ئۆرتینە، نەبەز گۆران، ل١١٠.
-٢هەمان سەرچاوە، ل٦٢.
٣-پەیکار عوسمان، ماڵپەڕی:ڕوانگە و ڕەخنە.




عال کوڵیوە شوقە.. نەوزاد بەندی

خەباتی شاخ بوو به خەباتی شوقە ..
شاخ تەخت کرا بۆ شوقە ..
باخ تەخت کرا ..
ڕێڕەوی باران بوو بە شوقە ..
ماڵی زیکزیکە ..
زێراب ..
شانۆ ..
هاوینە هەوار ..
سینەما ..
کۆڵوانە ..
گۆڕەپانی فتبۆڵێن ..
زانکۆ ..
دەرپێی سەرخەرمان ..
تەسبیحی قەزوان ..
مەرکانە ..
ڕێی مەکتەب ..
ئاودەستخانە ..
مێژوو ..
جوگرافیا ..
زمان و ئەدەبی کوردی ..
عەرەبانەی شێلم ..
کانی و کارێزەکان ..
ماڵە باجێنەی کچۆڵان ..
درانە دەمی شۆڤڵ و دەنوکی دەقاق و
کران بە شوقە ..
خەستەخانە تەخت ئەکەن بۆ شوقە ..
گۆڕەپانی گواستنەوەی هاووڵاتیان ..
تێرمیناڵ ..
باخچەی ساوایان ..
سایلۆی دانەوێڵە ..
بازاڕی کەوفرۆشان ..
کۆڵانەکانی مناڵیی ..
جێی نانەوەی مریشک ..
ناوساجی ..
کەلانە ..
بەڕوو ..
تەنووری نەنە ئافتاو ..
فەقیانەکەی ڕەشۆڵ
هەموو تەخت ئەکەن بۆ شوقە ..
٭ ٭ ٭
مەردی خوا بن ، لێیان مەکڕن ..
کار وا بڕوا ، ئەلف و بێی نوێی ئیبراهیم ئەمین باڵدار و ..
بنکەی تەندروستی عەلی کەمال و عەلی ناجی و ..
سمێڵی شێخ مەحمویش ئەکەن بە شوقە ..
مەردی خوا بن لێیان مەکڕن ،
ئەگینا گەرمتر ئەبن .. حەیرانەکانی سێوە و
دارئەرخەوانەکانی گردی سەیوان ،
تەخت ئەکەن ..ئەیکەن بە شوقە ..

٭ ٭ ٭

پێویستمان بە پاڵەوانێکی کەس نەزانە ،
پەلی ئەو شوقە فرۆشانە بگرێ و
بیانبا بۆ لای پزیشکی دەروونیی ..
یان بیانبا بۆ لای مەلا عەلی
بزانین ئەم شوقە فرۆشییە ،
شێتێتیە یان نەخۆشیی دەروونیی ..
عەشقە یان بازرگانیی ..
بزانین پێش ئەوەی گۆڕی شەهیدەکانیش تێکدەن و بیکەن بە شوقە..
پێش ئەوەی پێنج هەزار ڕۆحی هەڵەبجە وهەشتا و یەک هەزار ڕۆحی ئەنفال ،
بکەن به شوقە ..
پێش ئەوەی مزگەوتەکان تەخت کەن و بیکەن بە شوقە ..
پێش ئەوەی ئەو نیوەی نیشتمان کە ماوە ، کەبەرماوەی سفرەی حەسەن پلایسە ، بیگۆڕنەوە بە شوقە ..
بەڵکو حەبێ ..
ڤاکسینێ ..
چل پەنجا دار حەیزەرانی مەلا عەلی ..
یان ئەنتی بایۆتیکێکی دژ بە شوقە وەرگرن ..
ئەترسم کوردستانی باشوور ،
بکەن بە شوقەیەکی گەوره و
یەک دوو عەرەب لێیان بکڕن ..
ئینجا بڕوخێن یان
بمرن ..

دەلالۆ .. دەلالۆ ..
دەلالێ .. دەلالێ ..

ـــنەوزاد بەندی ــــــــــــــــ




ڤیدیۆیەکەی فەرهاد پیربال لەسەر شێرزاد!.. زانا رەزاق

مەبەستی فەرهاد پیرباڵ کە دەڵێ شێرزاد دونیابینی خۆی ئەقڵانی بەیان ناکات یانی ئەوە نیە واقیع شیبکاتەوە بەڵکو گۆڕینی هێواش هێواشە خۆشی ئاوایە دواتر بۆچی شێرزاد حەسەن پێشکەۆتنخوازە کە ئەقڵی وەک سەلەفی بێت ؟ یانی ئەوانی تر ڕەتبکاتەوە

کە دەشڵێ ئەو بەرپرسیاریەتی بدرێتێ ناتوانێ و سەرکەوتوو نابێ چونکە ئێستا وەک نوێنەرێکی کۆمەڵگا وایە و لەبەرەیە کاتێکیش دەچێتە بەرپرسیاریەتی لەوێش هەر لە بەرەیە ؟! نووسەر نابێ ئەو شتەی هەبێ بەڵکو ئەکادیمی و زانستی بێت

کاتێکیش دەڵێن ئەو بیروباوەڕ و هۆشیاری بڵاو دەکاتەۆە ئەوەش بە پلەبەندییە ئەوە نیە بەو ئاستەی خۆتی ئێستا تێدایت بتەوێ؟خەڵکی تر لەسەر ئەو ئاستە هۆشیار بکەیت لەکاتێکدا شێرزادیش قۆناغی و پلەی بڕیوە تا گەیشتۆتە ئێستا خۆی ئاوا زانستی و ڕاستیەکە دکتۆریش مەبەستی ئاوایە
نموونەش هەروەکو قوتابخانە وایە کاتێک کەسێک دەچێتە قوتابخانە یەکەمجار لە پۆڵی یەکەم دەستپێدەکات دواتر ووردە ووردە دەچێتە پۆلەکانی تر و قۆناغەکانی تر خۆشی هۆشیاریش هەر ئاوایە.

26 9 2022




ئایا حکومەتی تەوافقی لە عێراقدا پێکدێتەوە؟.. عوسمانی حاجی مارف

ئەو هێزە بورجوازیە سیاسیانەی لەسەر بنەمای ئیسلامی سیاسی و تائفی و قەومی لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک هێزی میلیشیا هێمای پێکهێنانی حکومەتی عێراق بوون، دوای نزیک بە بیست ساڵ لە بەردەم قەیرانی بەردەوام و دوبارە پێکهێنانەوەی هەمان شێوازو بنەما بۆ پێکهێنانی حکومەت قەتیس ماون. نزیک بە تێپەڕینی ساڵێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە نێو دۆخێکی ئاڵۆزدا خولقێنەری فەزایەکی بارگرژی زیاترو پێکدادان و شەڕی نێوان خۆیان بون. ئێستاش پاش هەڵکردنی ئاڵای سپی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکانیان، خەریکی دانوسان و گفتۆگۆی بێ دەستکەوت و پاشەکشەو دوبارەو چەندبارەبونەوەی دانوسانن، لە ناو بازنەیەکی داخراوی دانوسان و پاشەکشەو هەڕەشە لەیەکتر دەسوڕێنەوە.
بەهەر لێکدانەوەیەک بۆ ئەو پێشهاتانەی لەسایەی ململانێی وولاتانی زلهێزی دنیاو ووڵاتانی ناوچەکەدا بۆ ڕودانی هەر ئاڵوگۆڕێك لە عێراقدا پێشبینی دەکرێت، ئەم ‌هێزە سیاسیانە وەک هێزی میلیشیاو تاڵانچی و گەندەڵ و دژبەیەک، ناتوانن مەرجی گونجاندنی بەرێوەبردنی دۆخێکی تر بن بۆ هەر ئاڵوگۆڕێک گەر لە هەلومەرجی سیاسی عێراقدا پێش بێت، بە جیا لەوەی بەهیچ شێوەیەک وەڵامدەرەوەی خواستی جەماوەری ناڕازی نین و ئەهلی چاکسازیش نین، لەهەمان کاتدا ئەو پێگەیەشیان لەدەستداوە کە بتوانن پێکهێنەری حکومەتێک بن بەویست و خواستی ووڵاتانی زلهێزی دنیاو ووڵاتانی ناوچەکە بێت. ئەم حاڵەتە فاکتەرێکی جدیە بۆ ئەو قەیرانەی کەئەم هێزە سیاسیانەی لە چاوەڕوانیدا ڕاگرتووەو ناتوانن پرۆسەی ڕێکەوتنی نێوانیان تێپەرێنن.
ڕۆژانە ئەو هەواڵانەمان پێدەگات بەجیا لەهەر گفتوگۆو نادروستی و ناجێگیری لە لێداونەکانیانداو ڕێکنەکەوتنی نێوانیان، خەریکی شکاندن و ڕیسواکردنی یەکترو پلانگێڕین لە بەرامبەر یەکتردا. دۆخێکی وەها نالەباریان لە هەلومەرجی سیاسی عێراقدا بەرهەم هێناوە کە کۆتاییەکەی نادیارە ئەم ململانێیەی نێوانیان بە کام ئاراستەدا دەڕوات و بە قازانجی کام لایان تەواو دەبێت. زیاتر لەسەر مێزی قومار دەچیت کە جگە لە پێگەو بەخت، فروفێڵیش لەگەمەکانی نێوانیاندا بە ئاشکرا دەور دەبینێت، کە لە ئایندەی هەر ئاڵوگۆرێکدا، ئاخۆ کێ بە وەرەقەی کۆتایی براوە دەبێت، بۆتە مەتەڵێکی وەها نەزانراو کە بۆ خۆشیان بێ وەڵامە.
چارەنوسێک لە گێژاو ناجێگیری سیاسی کە چەندین ساڵە بەشێکی گەورەی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دانیشتوانی عێراق داگیرکردووە، ئەتوانم بڵێم بەوێنەی تاوانێکە بە هیچ جۆرێک قابلی لێخۆشبوون نیە بۆ ئەو لایەنانەی کە هۆکاری ئەم دیاردە نائینسانی و کارەساتبارەن. گەر هۆکاری ئەسڵی ئەم وێرانکاریە بە دەورودەخالەتی دەوڵەتی ئەمریکاو هاوکارانی پێشهاتبێت، ئەوە هاوبەشی ئەو هێزە سیاسیانەی عێراق و کوردستانیش کە ئایندەی سیاسی خۆیان بەستەوە بە دەوری وێرانکاری دەوڵەتی ئەمریکاو پاشکۆ بون بۆ نەخشەو سیاسەتەکانی ئەمریکا، لە وێنەی هەمان ئەو تاوانانەیە کە وێنای هاوبەشە لە ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدا.
دەورانێک بەدوای تێپەڕبونی ئەزمونی نزیک بە بیست ساڵ لە حکومڕانی هێزە میلیشیاکان و ساڵێکیش دوای هەڵبژاردن و قەیرانی حکومەت، نیشاندانی دەورانێکە کە لەلایەک فرسەتی ڕێکەوتن بۆ دوبارەکردنەوەی پێکهێنانی هەمان حکومەتی تەوافقی و بەشبەشێنە بە ڕێکەوتنی تەواوی ئەو هێزە میلیشیا تائفی و نەتەوە پەرستانەی کە لە ماوەی ئەو بیست ساڵەدا لەمەیدانی سیاسی عێراقدا هێمای ئەوپەڕی تاڵانچێتی و جەردەیی بون تەواو بەرتەسک بۆتەوە، بەمانایەک زەحمەتە بتوانن حکومەتێک پێک بهێنن بە ئارامی و ئاسودەیی لەسەر کورسی دەسەڵات دابنیشن. گەر لەلایەکی ترەوە ئەوە ڕۆشن بێت کە ناتوانن هەمان حکومەتی تەوافقی پێشویان دوبارە بکەنەوە، پێکهێنانی حکومەت بە هیچ یەک لەو هێزانە وەک تاکە هێزێکیش ئمکانیان نیەو لە توانایاندا نیە، چونکە پێگەی هیچ لایەنێکیان لەو ئاستەدا نیە تا بەهەرجۆرێک بیانەوێت بیسەلمێنن یەکلایەنە ئەتوانن بەدوای پێکهێانی حکومەتەوە بن. بەڵکو نەک هیچ لایەنێکیان سەرکەوتو نابێت، شکست و ڕیسوابونیشیان مسۆگەر دەکەن. هەربۆیە ئەم بارودۆخە لەسەر قەیرانی حکومەت بواری ئەوەشی نەهێشتۆتەوە کە مانایەک بە نەخشەی کودەتا ببەخشێت، ئەو هەواڵانەش کە پێمان دەگات سەبارەت بەوەی گوایە لایەنێک هەوڵی کودەتای دابێت، بەگوێرەی ئەو لێکدانەوەیەی هەمانە لەسەر پێگەو واقعیەتی هەر یەک لەو هێزە میلیشیا پەڕپوتانە بۆ پێکهێنانی حکومەت، باسی کودەتاو هەوڵ بۆ کودەتا جگە لە هەواڵێکی ڕیکلامی هیچ مانایەکی تری نیە.
گەر چەند جار باسی ئەوەمان کردبێت کە کێشمەکێش و دەخاڵەتی ووڵاتانی زلهێزی دنیاو ووڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە سەر بارگرژی و نائارامی سیاسی لە ناوچەکەو عێراقدا دیبێت، یاخود ئیرانیش بەدەوری خۆی لەو بوارەدا ڕۆڵێکی تایبەت و تەواو تێکدەرو کارەساتباری بوبێت، لە ئێستادا ئەو هەلومەرجەی لە ناڕەزایەتی فراوانی شەقامی شارەکانی ئێراندا بە دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێکەوتووەو دەنگێکی جیهانی داوەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە هاوکێشەی سیاسی بۆ کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق بە ئاراستەیەکی تردا بەرێت، بەتایبەتی کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئاستی لاواز بونی پێگەی ئەو هێزە شیعانە دادەنێت کە پاشکۆی نەخشەو سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، ئەم حاڵەتەش لە دۆخی سیاسی ئێستای عێراقدا بۆ ئەو هێزانە کاتێکی زیاتری دەوێت تا ڕۆڵی کێشمەکێشی هێزە میلیشاکانی سەربەئێران و رەقیبەکانیان بتوانن پێناسەیەکی تازەتر بدەن بەو ئاڵۆگۆڕانەی کە ڕوداوەکان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی خەڵکی ناڕازی و ئازادیخوازانی ئێران دەیخولقێنن. بەمانایەک دۆخێکی لەو چەشنە نەک نزیک نابێتەوە بە ئاراستەی وەڵام بە کۆتایی قەیرانی پێکنەهێنانی حکومەت لە عێراقدا، بەڵکو ئەگەری ئەوە زیاترە کە ئەو قەیرانە ئاڵۆزترو نالەبارتر ببێت، لەهەمانکاتدا پکهێنانی حکومەتەکەیان بە ئایندەیەکی نادیارتر دەسپێردرێت. مەبەستم ئەوەیە ئەم دۆخی خرۆشانە جەماوەریەی ئێران، دوو ئەگەر دەخاتە بەردەم ئەو هێزانەی بە پشتیوانی و دەوری کۆماری ئیسلامی سیاسەتەکانیان پیادە دەکەن. ئەگەری یەکەم ڕوخانی کۆماری ئیسلامیە یا لاوازبونی کۆماری ئیسلامی بە پاشەکشە پێکردنی و بە ملکەچ بونی لەبەردەم خواستەکانی ژنانی ئازادیخوازدا، ئەم ئەگەرە بواری دەخالەتەکانی ئێران زۆر بەرتەسکتر دەکاتەوە، هێزە میلیشیاکانی عێراقیش کە پاشکۆی ئێرانن ئاستی پێگەیان لە پێکهێنانی حکومەتدا، لەبەردەم قەیرانێکی قوڵتردا خۆیان دەبیننەوە. ئەگەری دووەم خۆڕاگری کۆماری ئیسلامیە لەبەرامبەر ئەم خرۆشانە جەماوەریەدا، ئەم خۆڕاگریەش وا بەئاسانی بەسەر کۆماری ئیسلامیدا تێناپەڕێت و زۆر لەسەری دەکەوێت، گەر ئاستی توندوتیژیەکانیشی فراونکاتەوەو شەقامی شارەکانی ئێران خوێناوی بکات، لەم حاڵەتەشدا ئەگەری ئەوە زۆرە کە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی بۆ هێزە میلیشیاکانی خۆی لە عێراقدا بکەوێتە ژێر پرسیارەوەو نەتوانێ دەخالەت بکات.
بەگشتی لە هەر لایەکەوە بڕوانینە قەیرانی پێکهێنانی حکومەت لە عێراقدا لە سایەی ئەم هێزە میلیشیایانەداو هەلومەرجی سیاسی ئێستای ناوچەکە،هیچ دەرگایەکی کراوە بەدی ناکرێت تا ئەو هێزانەی خۆیان لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی ئێستادا دەناسنەوە بتوانن بە ئاسانی ئەو قەیرانە تێپەڕێنن و جارێکی تر ناتوانن حکومەتی تەوافقی و بەشبەشێنەکەی جارانیان دامەزرێننەوە، یا ئمکانی ئەوەیان نەماوەو نیە بتوانن بەم زوانە دەرگایەک بۆ تێپەراندنی ئەو قەیرانەیان بکەنەوە.
بۆیە لەم نێوەدا دەمێنێتەوە سەر دەوری جەماوەری ناڕازی عێراق، کە چۆن گەشە و پێشڕەوی زیاتر دەبەخشن بە ئەزمونی ناڕەزایەتیەکانی ئۆکتۆبەر.لە ئێستادا پەیوەستبون بەناڕەزایەتیەکان و خرۆشانە جەماوەریەکانی ئێران و بەرگری تەواو لە ژنانی ئازادیخوازی ئێران و هاتنە مەیدانی ڕیزێکی بەرین لە ژنانی ئازادیخوازی عێراق، ئەتوانێ کاریگەری گەورە لەسەر نەخشەی ناوچەکە دابنێت و ئاسۆیەکی ترو دەرگایەکی تر بەڕوی دانیشتوانی ناوچەکەدا بۆ ئاڵوگۆڕێکی ڕیشەیی بکاتەوە.




ڕاپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێران.. زاهیر باهیر

هەڵچوون و هاتنە سەر شەقام و ڕاپەڕینی خۆبەخۆیانەی خەڵكی لە ئێراندا ڕودواێکی سەیر و سەرسوڕهێنەر و ڕێکەوت نییە. ئەوەی مێژوی نزیکی ئێران بزانێت ئەوە ڕەچاو دەکات کە لە قۆناخ و ساڵە جیاجیاکاندا ئەم بەرەنگارییە خۆڕسکیانە بەتایبەت دوای هاتنەوەی شا و لابردنی دکتۆر موصەودەق و ئیدارەکەی ، بەردەوام بوە جۆش و خرۆشی خەڵکی فشاری خۆیان داناوە.
ئەوەشی کە پێی دەوترێت شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 لەڕاستیدا ” شۆڕش” ی ئەوان نەبوو. ئیسلامییەکان بە چەند هۆکارێك بەری ئەو ڕاپەڕینەیان چنییەوە و لەو کاتەوە بوونەتە خاوەندەسەڵات تاکو ئێستا. هۆکاری بوون بەخاوەنی ڕاپەڕینەکە ئەو زەمینە لە بارە بوو کە ساڵەهایەکی دوور و درێژ بوو کە خەڵکی لەژێر دەسەڵاتی شادا بێبەش بوون لە ئازادیی و نان و دادوەری کۆمەڵایەتیی و نایەکسانێتی و زەبروزەنگی ساواك و سوپا و پۆلیسی ئێران کە باڵی کێشابوو بەسەریانا. هەموو ئەمانە لای چەوساوەکانی میللەتی ئێران بە هەمووییانەوە پەنگیان خواردبووە. ئەمانە بوونە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی و هاتنە سەر شەقام و پەلاماردانی پیاوانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و هاوکاتیش زۆرێك لە کرێکاران لە شوێنی خۆیاندا خۆیان ڕێکخست و مانگرتن و چالاکییان دەستپێکرد .
هەموو ئەمانە ئەو زەمینە لەبارە بوون کە ئاخوندەکان بە هاوکاری ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و دەزگە سیخوڕییەکانیان گونجا و برەویان بە بزوتنەوە ئیسلامییەکە دا تا هێنانەوەی خومەینی بە ناچاریی. ئەویش بە قبوڵکردنی شەیتانی بچوك، کە باشترە لە شەیتانی گەورە ، یاخود ڕیگرتن لە مەترسییەکی گەورە بە قووتکردنەوەی مەترسییەکی بچوك زۆر باشتر بوو.
دواتریش خولقاندنی جەنگێکی هەشت ساڵەی وێرانکەر و بکوژی ملیۆنەها لە خەڵکی ئیرانی و عێراقی و کەمئەندامبوون و هەڵکەندنی ملیۆنەهای دیکە لە جێ و ڕێی خۆیان و بەهێزکردنی ڕۆحی قەومی و دینی و مەزەهەبی بووە هۆی دامرکاندنەوەی ناڕەزاییەکانی خەڵکی و سەرکزکردن و کپبوونەوەیان. هەر ئاواش هەناردە کردنی قەیرانەکانی خودی ڕژێم و ناو خودی ئێران و کۆمەڵ. هەموو ئەمانە بوونە هۆی سەقامگیربوونی دەسەڵاتی ئاخوندەکان و بەردەوامبوونیان.
بەڕوودانی هەموو ئەوانەی سەرەوەش ئێران نەبووە ئاشی ئاوکەوتوو، نەبووە سەرزەمینی ئاشتیی و ئازادیی. هەر دوای جەنگ ناڕازایی خەڵکی وردە وردە دەرکەوتەوە بە تایبەت لە سەرەتای ئەم چەرخەدا. لە هەمویان گرنگتر و بەهێزتر بزوتنەوەی سەوز [ گرین]ی ساڵی 2009 بوو. دواتریش خۆپیشاندان و ناڕەزاییە گەورەکانی ساڵانیی 2016 تا 2019 لەسەر زیادبوونی نرخی پیداویستییەکانی ژیان بەتایبەت نرخی وزە . ئەمەش وزەیەکی زیاتری بە خەڵکی دا و لە پاڵیشیا تەکانێك بە دەوڵەت و لاوازبوونی.
هەموو ئەم چالاکی و ناڕەزاییانە لە ڕێگای پاسدار و پۆلیس و هێزی پۆلیسی مەدەنییەوە توانرا زۆر بێ ڕەحمانە و خۆێناویانە تا ڕادەیەک دامرکێنرێتەوە. هاتنی دەردی کۆرۆناش خەڵاتێك بوو بۆ دەسەڵات و دەسەڵاتداران کە ڕێگرییەکی زۆری لە دەربڕنیی ناڕەزایی و گردبوونەوەی خەڵکی کرد، بەڵام نەیتوانی چۆڕایی بە ناڕەزاییەکان و بزوتنی خەڵکی بهێنێت. خەڵکی ئەوەندە پڕ و توڕەیە لە دەسەڵات بەو هۆکارانەی کە هەموان دەیزانین وەك گرانیی ، نەبوونی کار و ئازادیی و چارەسەری تەندروستی، دابەزینی بەهای تومەن و زەبر و زەنگ و سەرکوتکردن، نادادوەریی کۆمەڵایەتیی، نایەکسانیی، بوونی ئێران وەکو بەندیخانەیەکی داخراو و زۆری تر. هەموو ئەمانە هەمیشە هۆکارێك بوون بۆ تەقینەوەی خەڵکی و هاندەرێك لە هاوبەشیکردنی دەرد و ئازاریان تاکو بە یەکەوە لە ڕێگای خەباتەوە ساڕێژی بکەن دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت.
ڕاپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێران کە زۆربەیان گەنجن و سەربەخۆن لە حیزبەکان زیاتر لە 50 شار و شارۆچەکەی ئێرانی لە 31 دەڤەردا گرتۆتەوە. تا ئەمڕۆ 50 کەس قوربانیی بوون، و نزیکەی 600 کەس برینداربوون و بە هەزاران کەسیش دەستبەسەر کراون.
کوژرانی دڕاندانەی ‘ژینا ئەمینی’ هۆکاری سەرەکی نەبووە و نییە بۆ ڕاپەڕینی ئەم خەڵکە. کوژرانی ‘ ژینا’ تەنها بیانوویەکە بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی بەڵام تایبەتمەندی و بایاخی گرنگی خۆی هەیە لە یەککەوتنی خەڵک و تێپەڕاندنی سنوری نەتەوەیی و دینیی و مەزهەبی و ناوچەگەریی و تیرەگەریی. خودی ئەمەش ئەوە دووپات دەکاتەوە کوشتنی کەسێك، کوشتنی هەموانە، سەرکوتکردنی لایەنێك و ڕەگەزێك هی ئەوانی دیکەشە، یەکێتی چەوساوەکان و سەرکوتکراوانیش لێرەدا ئەو پردە نەپساوەیە کە دەکرێت ئامانجی دوور و نزیکی خەڵکی لەو وڵاتەدا بەدەستبهێنێت.
یەكێك لە خەسەڵەتەکانی ئیران ڕۆڵی کەم و کەمی هەژموونی حیزبە سیاسییەکانە لەسەر خەڵکی و بزوتنەوەکەیان. بە واتایەکی دیکە حیزبە سیاسییەکان ئایا بە
هۆکاری لاوازی خۆیان بێت، یاخود هۆشیاری جەماوەر، نەیانتوانیوە وەکو عێراق و باشوور خەڵکی بکەنە گوێ لەمستەی خۆیان و بە فرمانی ئەوان هەڵچن و دامرکێنەوە . لە ئێستادا هیچ حیزبێکی ئێرانی لە کورد و فارس و بەلوج و عەرەب و ئیتنکییەکانی دیکە نەیانتوانیوە بزوتنەوەکەی ئەم چەند ڕۆژە بخەنە ژێر ئاراستەی خۆیان و کۆنترۆرڵی بکەن .
لەگەڵ ئەوەشی کە وتمان ئەوە نەبێ مەترسی ئەو حیزبانە بەسەر بچێت یاخود دەستوەردانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی دەزگە سیخوڕیی و تەنانەت هاوکاریکردنی حیزبەکانیشەوە ، ڕوونەدات .
وێڕای ئەو مەترسییانەش من لام گرنگە کە هاوپشتی و هاوکاری خۆمان لەگەڵ ئەو خەڵکە ڕاپەڕیوە ڕابگەیەنین و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ بخوازین. هاوکاتیش من وەکو خۆم لەوە بە ئاگام کە لە کاتێکدا خەڵکی نەتوانێت کە خۆی لە شوێنی سەر کار و زانکۆ و گەڕەك و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکاندا سەربەخۆوانە،، ئاسۆیانە ڕێکبخات و مانگرتنی سەرانسەری کرێکاران کە شادەماری ئابووری ئێرانیان لە دەستدایە ڕوونەدات، زۆر نزیکە خەباتی ئەم خەڵکە ڕاپەڕیوە بە گورگان خواردوو بدرێت و دەسەڵاتێکی ستەمکار بە دانەیەکی دیکەی ستەمکار بگوڕریت . لەگەڵ ئەمەشدا هەڵتەکاندنی ڕژێمی ئاخوندەکان زۆر گرنگە چونکە دەرگایەکیش لەسەر ڕاپەڕینی خەڵکانی عێراق دەکاتەوە و حیزبە دینی و مەزهەبیەکان و حیزبە کوردییەکانیش لە عێراقدا هەروەها ڕژێمی ئەسەد و حیزبوڵای لوبنان و حەماسی فەلەستییش زۆر لاواز دەکات. هاوکاتیش کارایی نەرێنی خۆشی لەسەر دەوڵەتە فاشییەکەی تورکیاش دادەنێت . هەموو ئەمانە خاڵی ئەرێیایەنەی سەرکەوتنی ڕاپەڕینەکەیە ئەمە جگە لە گەڕانەوەی ڕۆحی بوێری و پشتبەستن و متمانە بەخۆکردن.
خاڵێکی دیکە لەم ڕاپەڕینەدا کە زەروورە پەنجەی لەسەر دابنرێت ڕەتکردنەوە و پوکانەوەی پاگەندەی نەتەوەچییەکانی باشوورە کە گوایە ‘ ژینا ئەمینی’ لەبەرئەوەی کە کورد بووە ئەشکەنجە دراوە و کوژراوە، کە ئەمە هیچ جۆرە ڕاستییەکی تێدا نیە. بوونی دەسەڵاتەکان لەسەر شەقام ، لە خاڵێکی پشکنینیندا ، لە شوێنەکانی دیکەدا ئاوا کار ناکەن. زوڵمی زۆر و سیاسەتی دەسەڵاتی ئاخوندەکان گشتگیرییە و تەجاوازی سنورەکانی قەومییەت و ڕەگەز و ئیتنیکییەت تەنانەت مەزهەبییەتیشی کردووە دەکات.
سەرکەوتوو بێت خەباتی رەوای چەوساوانی ئێران
ئازادیی بۆ ژنان و سەرکەوتن بۆ یەکێتی ژنان و پیاوانی چەوساوە.
نەنگی و تێشکان بۆ دەسەڵات و دەسەڵاتخوازن.
سەرکەوتوو بێت خەباتی لۆکاڵی و نێونەتەوەیی چەوساوەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی جەنگ و چەوساندنەوە و کاری کرێگرتە : سەرمایەداریی .

23/09/2022

زاهیر باهیر




بە سادەیی، باسەکە هاتنە مەیدانە بەرامبەر گرانی و برسێتی!.. کامل احمد

گرانی و برسیەتی، ئەو مۆتەکەیەی کە هەر ڕۆژە بەسەر سەری خەڵکی تەواوی گۆی زەویدا دەخولێتەوەو قوربانییان لێدەگرێت. تەواوی دانیشتوانی جیهان کەوتوونەتە بەر ئەم هێرشە تۆقێنەرەی نیزامی سەرمایەداری و هەموویانی لە دڵەڕاوکێیەکی قووڵدا ڕاگرتووە لە بەرانبەر ئایندەی خۆیان و خێزانەکانیان و تەنانەت مانەوی فیزیکیشیان لە هەندێک شوێنی جیهاندا.
قەیرانی ئابووری سەرمایەداری جیهانداگرە، هەر بۆیە دەرهاتە و پێشهاتەکانیشی جیهانگیردەبێت و بووە، بەڵام ئەوەی کە لە قەیرانی ئەم جارەدا و بە تایبەتی لە کاتی پەتای کرۆنا و دوواتریش شەڕی ڕووسیا و ئەمریکا و ناتۆ لە ئۆکرانیادا دەبینرێت ئەوەیە کە قووڵبوونەوەی ئەزمەکە و کاردانەوەکانی تەنها بە ووڵاتە بە ناو هەژارنشینەکانەوە نەوەستاوە، بەڵکو خودی ووڵاتانی زلهێز و بە تایبەتیش خۆرائاوا، بەشی شێریان بەردەکەوێت. هەر بە پێی ئەو ئامارانەی کە بورژوازی و دامودەزگاکانی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە، ئەم ڕێژەیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەڵکشاندایە و لە هەندێک ووڵات لە ١٠ ٪ نزیک بۆتەوە و بە هاتنی زستان و قووڵبوونەوەی قەیرانی گاز و سووتەمەنی واچاوەڕواندەکرێت کە ئەم ڕێژەیەش تێپەڕێنێت.
ئەم قەیرانە لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە دەستی پێکردووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تووندتردەبێتەوە. بە هاتنی پەتای کرۆنا و شەڕ لە ئۆکرانیادا قووڵتردەبێتەوە و بورژوازی جیهانی دەیەوێت بە ئارایشی جیۆسیاسی تازەوە لێی بێتە دەر بۆ ئەوەی تێیپەڕێنێت. هاوکات ئەوەی کە دەبینینین جیهانی یەک جەمسەری نەماوە و سەرانی سەرمایەداری خۆشیان ئامادەنین کە مل بەم یەک جەمسەرییە بدەن و جەمسەرەکان لە حاڵەتێکی مۆلەقەییدان و هێشتا خۆیان ساغ نەکردۆتەوە بە تەواوەتی کە لە نێوان دوو گەورە زلهێزی ئەمڕۆی جیهاندا، چین و ئەمریکا، سوکانەکەیان بە چ لایەکدا وەردەرچەرخێنن. ئەمەش دەکرێت وەکو یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەمڕۆی جیهانی سەرمایەداری سەیربکرێت کە قۆناغێکی ڕاگوزەرە. هەردوولایان لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو ووڵاتانە بەلای خۆیاندا ڕابکێشن کە قورساییەکی زیاتریان هەیە.
ئەوەی کە زیان لێکەوتووی یەکەمە لەم هەلوومەرجەدا پڕۆلیتاریای جیهانە کە بە دەست برسیەتی و گرانی لە ڕادەبەرەوە دەناڵێنێت و توانای کڕینیان کەمبۆتەوە تەنانەت بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیشیان چ جای دەگات بە خۆشگوزەرانیەکان. هەموو ئەم هێرشە دڕاندانە و بەربەریەی سەرمایەداری جیهانی لە ژێر ناوی هەڵئاوسان و وەڵامدانەوە بەم هەڵئەوسانە بەڕێوەدەچێت کە دەیان تیۆرییان بۆ داتاشیوە و دەیان زوڕناژەن و شیکەرەوەی ئابوری و سیاسییان بۆ هێناوە کە هەموویان لە سەری دارایی یەوە شیکاری بۆ دەکەن و لێکی دەدەنەوە کە جگە لە هەڵەوەڕییەک هیچی تر نییە. لە یەک ووشەدا پڕۆلیتاریا ناتوانێت پێداویستییە سەرەتاییەکانی لە بازاڕی سەرمایەدا بکڕێت و بورژوازیش ناتوانێت کڕیاری تەواو بۆ کاڵاکانی پەیدابکات. بۆیە باسی سەرەکی بۆ پڕۆلیتاریا کرێ یە بۆ ئەوەی بتوانێت وەڵامی گرانی و برسیەتی پێبداتەوە کە بەرۆکی گرتووە.
وێڕای شاردنەوە و بچووکردنەوە و بە کەم نیشاندنانی ناڕەزایەتییە جیهانییەکان لە لایەن میدیاکانی بورژوازییەوە، بەڵام هێشتا ناتوانرێت نادیدە بگیردرێت. هەر لە چاوی میدیاکانی خۆیانەوە ئێمە گەواهی لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەفتانە و بەردەوامین لە چەندین شار و پایتەختی جیهان و بە تایبەتیش لە ئەوروپا کە یەکێکە لە زیانلێکەوتووە ڕاستەوخۆکانی شەڕ لە ئۆکرانیادا. هەفتە و ڕۆژ تێناپەڕێت کە پڕۆلیتاریای ئەوروپا لەبەرامبەر ئەم گرانی و برسیەتیەدا بە ڕیزی هەزاران و ملیۆنی خۆی نەیەتە مەیدان. هاتنەمەیدانەکانیش ئەگەر شێوازی جیاواز بگرێتەبەر و لە هەر شارو ووڵاتێکدا بە شیعارێکەوە بێتە مەیدان، جارێک دژی شەڕ و جارێکی تر دژی گرانبوونی نرخی ووزە و سووتەمەنی و جارێکی تریش داوا بکات کە وڵاتە گەورەکانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ناتۆ بکشێنەوە یان کرێکارانی مەیدانە جۆراوجۆرەکان مانگرتن ڕادەگەیەنن، هەر هەمووی هاتنە مەیدانە لە بەرامبەر گرانی و برسیەتی دا.
کەواتە بزووتنەوەیەکی پڕۆلیتەری گەورە لە مەیداندایە و لە زۆر جێگای جیهاندا خۆی نیشانداوە و دەتوانین بڵێین کە هیچ کاتێک پڕۆلیتاریا بەم بە هێزییە خۆی نیشان نەداوە و نە هاتۆتە مەیدان، بەڵام پرسیارە گەورە و گرێییەکە ئەوەیە کە بۆ تا ئێستا بە جێگایەک نەگەیشتووە؟ ئەگەر پڕۆلیتاریا نەتوانێت، خۆی ڕێکخراو یەکگرتوو بکات و هاوچارەنووسی ئینتەرناسیۆنالیستی و چینایەتی خۆی دەستەبەر بکات، خەباتی ئەمڕۆی ئەگەر ببێتە هۆی ڕووخاندنی حکومەتەکانی ئەوروپاش -نەک دەوڵەت- ناتوانێت دەستکەوتێکی گەورە بۆ پڕۆلیتاریا دابین بکات. بەڵام ئامانجێکی ئاوەها پێویستی بە بەدەستهێنانەوەی ئەو ئاگاییە سۆشیالیستییەیە کە بە تێپەڕینی کات لێی سەندراوەتەوە و لێی زەوتکراوە. ئاگاییەک کە ئەگەر تەنانەت لە چەند ووڵاتێکیشدا بێت بتوانێت کۆمەڵەیەکی سۆشیالیستی لە دەوری ئەم خواستە سەرتاپاگیرییەی خۆی پێکبهێنێت و بچێتە شەڕی یەکلاکەرەوەی خۆی لەگەڵ سەرمایەداریدا جا لە هەر یەکێک لە ووڵاتە گەورە سەرمایەدارییەکاندا بێت. ئەگەر نا، ئەوا وێڕای بە دەستهێنانی هەندێک خواست و سەپاندنی پاشەکشەیەکی کاتی بە سەر سەرمایەداریدا ناتوانێت پرۆڤەی دەسەڵاتی خۆی بکات وەک لە کۆمۆنەدا بینیمان.
خۆرئاوا و بە تایبەتی ئەوروپا خۆریان لە ئاوابوون نزیکبۆتەوە، ئەگەر ئەم ئاوابوونە لە سەر دەستی پڕۆلیتاریای یەکێک لەم ووڵاتانە و بە یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی لەگەڵ پڕۆلیتاریای جیهاندا بچێتە پێش ئەوا تروسکاییەک بۆ ژیانێکی باشتر و شایستە بە ئینسان لە تەواوی جیهاندا دەستبەردەبێت. قۆناغی ئەمڕۆی شۆڕش تەنها شۆڕشی پرۆلیتاریایە و هیچی دیکە. هێزی پڕۆلیتاریای یەکگرتوو پێشڕەو پێویستە ڕیزی چینایەتی خۆی لە تەواوی بزووتنەوە بورژوازییەکان بە لیبراڵ و دیموکراسی و دیموکراسی ڕۆژئاوایی و ناسیونالیزم وئیسلامیزم جیابکاتەوە. بزووتنەوەیەکی یەکگرتوو و ڕیکخراوی ئاوەها پێویستی بە حزبی پڕۆلیتاریا خۆیەتی . ئەمڕۆ لە هەمانکاتدا هەم شۆڕش بۆتە مەسەلەیەکی بابەتی ئەم قۆناغە و هەم پێکهێنانی حزبەکەی، یەک ئامانج و یەک جیهانبینی. لەم نێوەدا ئەرکی ڕۆشنبیرانی پڕۆلیتاریە و هەموو ئەوانەی کە خۆیان بە پارێزەی بەرژەوەندییە چینایەتیەکانی پڕۆلیتاریا دەزانن، کە لەم نێوەدا و بۆ ئەم مەبەسەتە، وە تەنها بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆڵی دیاریکراو و مێژوویی خۆیان ببینن.
٢٥.٠٩.٢٠٢٢




فەقێیەکی گوومڕا…28… شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و هەشت

موفتی ئەزهەر گوێ لە فەیرۆز دەگرێت..!

‎دكتۆر (ئەحمەد كەریمە) مامۆستای
‎زانكۆی ئەزهەر :
‎من گوێ لە گۆرانی (فەیروز) دەگرم و هاوەڵانی
پێغەمبەریش گوێیان لە گۆرانی دەگرت.(١)

هاوڕێیان لە چەند بەشی پێشوو باسم لە هەندێک بەسەرهات و بیرەوەری سەردەمی فەقێیاتیم کرد سەبارەت بە گۆرانی و میوزیک، ئەوبەشەش هەر ئەو بەزمەیە.

بەسەرهاتێکی تریش هەر سەبارەت بە گۆرانی، مامۆستایەک هەم هاوڕێ و و هەم مامۆستای خوێندنی سەرەتاییم بوو، کاتی خۆی لەدێی بارەوان.
مامۆستاکە ئنتیماو مەیلی بۆ ئیسلامی سیاسی هەبوو، دواتر لەسەر ئیسلامی بوون و ئە بابەە گرتیان، جا ماوەک لە زیندانی ئاکرێ زیندانی کرابوو، منیش لە فەقێیاتی بووم ئەوکات، کە چوومەوە، ووتم با سەردانێکی بکەم، وەک وەفایەک، کەچووم و لەکاتی گەڕانەوەە، لە ڕێگای ئاکرێ- ڕۆڤیا، شۆفێرەکە کاسێتێکی گۆرانی خستەسەر، دووبارە، هەمان بەزمی پێشووی بەردەڕەش گوتم هەر ئێستا ئەو کاسێتە نەینیتە خوار، من دێمەخوار، کە گوتم:هەر ئێستا یان من، یان ئەو گۆرانیە بێ ئەخلاقە.
شۆفێرەکە بادینی بوو و گوتی تە چ گوت؟
گووتم: ئەوەی گووتم، گووتی: خودێ چاڤێتە بێنە دەر، ئەز وی سترانێ نائینمه خوار، دێکەرەمکە وەرە خوار، تۆتۆمبیلەکەی ڕاگرت، لە نێوەی ڕێگا، کەوتمە بیرکددنەوە، باشە لێرە دابەزم و بەو گەرمای هاوینە، تۆ لەوەش گەڕێ جا کێ لە لەو خەت سەریعە دووبارە لێم دەوەستێت؟
ولاهی دەبم بە پەند و فیلمم دەسوتێت. بەسەری ئێوە ئەوجارە، هەمان شێوەی پێشوو عەنتەریات نەیخوارد و عینادیەکەم بۆم سەری نەگرت و کورد وتەنی هەموو هەورێک بارنی لێ نابارێت و ئاخریەکەی ملی خۆم شۆڕ کرد و گوتم بڕۆ دەی کێشه نییە، دەی کاکە تازە گووەکم خوارد و لەگەڵ تۆ سواربووم.
کە گەیشتین، بەرلەوەی دابەزم لە ڕوڤیا، کابرا ماچی کردم و گووتی:چێ نەدبوو ئەز ڤی ڕەنگی گەلتە بئاخڤم، قسورییا من عەفی کە و لمن ببووره.
گوتم:چنینە مالاتە، ئەوژی دێ چێ بت.
بەوچەشنە ئازیزان، من سەرەتا وشکباڕ و ناحاڵی بابووم. بە تایبەتی
سەرەتای قۆناغی فەقێیاتیم ئاوا فێندەمێناڵیست و توندئاژۆبووم.
وەلێ دواتر وا نەمام هێدی هێدی گوڕام.
تاگەیشتم بە کۆلێژی شەریعە(زانستە ئیسلامیەکان) بە تایبەتی قۆناغی دوو و سێ و چواری کۆلێژ، هێندە گۆڕاوم و خەریک بوو خۆم خۆم نەناسمەو بەخۆم بڵێم:هەرگیز ئەو شەماڵە، شەماڵەکەی پێشوو نییە!
لە حەقیقەتدا خەڵکێکی زۆریش وایان پێدەگوتم.
پێشووتر من موبایلەکەم تەنها قورئان و سرووی ئایینی بوو، بە تایبەتی سروده دینیەکانی سامی یوسف و ئەیاد محەمەد و تیورولجەنە و چی و چی. وەلێ دواتر
کاتێک کە گەیشتین بە کۆلێژی شەریعە، من و ئەو فەقێیەش کە لە بەشی پێشووم باسکرد کە له بەردەڕەش بە تاکسیەکەمان گوت دەبێت گۆرانیەکە بێدەنگ کەیت، گەر نا دادەبەزین، ئەویش هەمان شێوەی من، سەبارەت بە گۆرانی و هەندەک شتی تری زۆر لاوەکی زۆر گۆڕا، جا ئەو فەقێیە هیوایەتی گۆرانیەکانی عەزیز وەیسی بوو و شان و ملی خۆی لەگەڵ بادەدا، منیش زەکەریا عەبدوڵلا.

لە کۆلێژی شەریعە بیرمە، مامۆستایەکمان هەبوو جارەک گووتی: ولاهی بابە عە جیبە، نەمردین و بەو ڕۆژەیش گەیشتین، دەڵێن: خوێندەکارەکی کۆلێژی شەریعە لەگەڵ تاکسی سواربووە، گوتویەتی: توخوا گۆرانیەکی عەبدولعەزیز وەیسمان بۆ بێکە!

کەوای گووت، من دامە قاقاو لە دڵی خۆم دا گووتم: بەو خوایەی ئەکید ئەوە، ئەو فەقێی هاوڕێمە وای بەو تاکسیەی گوتووە.


-ماڵپەڕی:دابڕان.




چەخماخەی شۆڕش.. شیعری: ستیڤان شەمزینی

بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە رۆژهەڵات دەگەڕێم
لەو رۆژهەڵاتەی لە ناو رۆشنی خۆیدا و
لەگەڵ یەکەم تروسکەی ئازادییدا
دەیدۆزمەوە
هۆ رۆژهەڵاتی برینە دێرینەکان
ئەی بەلەمی نێو ئۆقیانووسی ئەسرین
هۆ رۆژهەڵاتی راپسکاوی
سەر نەخشەی ستەم
ئەی رۆژهەڵاتی یەکەمین کۆمار
هۆ رۆژهەڵاتی تینوو
بە قومێ ئاوی سەربەستی
ئەی رۆژهەڵاتی خنکێنراو
بە عەمامەی رەشی زەمەنی بەسەرچوو
هۆ رۆژهەڵاتی گۆرانییە تازەکان
گۆرانییەکی وەک خەنجەر تیژ
لە جەرگی مێژووی تاریک دەچەقێ
گۆرانییەکی تر وەک گۆزەی مانگەشەو
پڕ لە تیشک
کە تریفەی ئومێدی لێ دەڕژێ
دوا گۆرانیش بۆ ئەو رۆژەی
وا لە رۆژهەڵاتەوە هەڵدێتەوە
هۆ رۆژهەڵاتی شەڵاڵ لە خەون
هەرچی خەونەکانی گەیشتنەوەیە
بە نیشتمان
بە دڵی تۆدا تێدەپەڕن
هەرچی کەشتییەکانی ئازادییە
لە کەناری تۆدا لەنگەر دەگرن
هەرچی خەونەکانی رابردووە
لە ئایندەی تۆدا سەردەرهێننەوە
هۆ رۆژهەڵاتی رۆح داگیرساو
ئەی چرای میللەتێکی شەوارە کەوتوو
ئەوە تۆیت
لە زەمەنی بڕینی زمانی خۆرەتاودا
یەک یەک
کەلەپچەکانی دەستی تیشک دەکەیتەوە
بە پێچەوانەی رێساکانی سروشتەوە
لە وەرزی گەڵارێزاندا
چرۆی تازەی شۆڕش دەردەکەیت
ئەی رۆژهەڵاتی هەمیشە رووناک
چەند پێمخۆشبوو
ئێستا خۆم بە تاڵێک تیشکتا هەڵواسیبا
ئەی رۆژهەڵاتی چەخماخەی شۆڕش
ئای چەند تامەزرۆ بووم
خوێنی من چەشنی گۆلاوێک
خوڕ خوڕ بڕژێتە
دەمار بە دەماری خاکەکەتەوە
هەی رۆژهەڵاتی هەموو کات
خۆر لێ ئاوا نەبوو
ئەی تووڕەترین رەشەبا
حەزم دەکرد
بەسەر پشتی ئەسپی گەردەلوولەوە
بێمەوە ئامێزت و
جارێکی تر رۆژی تۆ
لەسەر باڵام ئاوا نەبووایە.

22-9-2022
فرانسیسکۆس هۆسپینەڵ




هۆ ژیناکەم.. عارف کوردە

هۆ ژینا گیان

واتێنەگەی لەتۆ دوورین

ئێمەش تۆین،

بۆ ئازادی ئەژین ئەمرین

ئەتۆ خاک و

ئێمەش هەوری بێ سنوورین

تۆ ڕوباروو،

ئێمەش قەڵبەزەو شەپۆلین

تۆ ئاسمان و،

ئێمەش ئەستێرەی سوور سوورین

تۆ بڵێسەو،

ئێمەش ژیلەمۆو پڕووشکین

تۆ بەهارو،

ئێمەش هەڵپەڕکێ و ئاهەنگین

هۆ ژینا گیان

وانەزانی تاکو تەنهای

تۆ خۆرەتاو لەشەوانا

ئێمەش هەموو ڕۆژهەڵاتین.

              عارف کوردە




دایکی مرۆڤ.. دڵشاد تاقانە

تۆ ژنێکی
شکۆداری
کوانووی عیشقی وەفاداری
کاتی قەومان
پشتوپەنای
خانەدانی زۆر سالاری
٭٭٭
تۆ ژنێکی
بەخشندەیی
هەست ڕەنگینی
سوێی سۆزداری
ئەون بەخشی
خاوەن دڵی
ئەوینداری
٭٭٭
تۆ ژنێکی
بڕواداری
لەهەندێ کات
لێبوردەیی
لەهەندێکیش
گەلێ هاری
٭٭٭
تۆ ژنێکی
خانمکاری
دایکی مرۆڤ
ئاسمانێکی
میهر و جوانیت
لێدەباری

دڵشاد تاقانە




ژینا، مەرگێک بە ووزەیەکی گەورەوە.. ئەحمەد ڕەسوڵ

خۆپیشاندانەکان و دروشمبازیی کامپنشیینان

زۆرینەمان ئەو دەستەواژەیەمان بیستووە کە دەڵێت فەلسەفاندن واتا فێربوونی ئەوەی چۆن بژیین، بەڵام ڕێک لە پێچەوانەی ئەمەدا سیسرۆ یان سیسرۆن “فەیلەسوف و وتاربێژی گەورەی ڕۆمانیی ١٠٦ پ.ز. – ٤٣ پ.ز.” لەبارەی فەلسەفە و مەرگەوە دەستەواژەیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە، دەڵێت: “فەلسەفاندن ئەوەیە فێر ببیت چۆن بمریت” هەرچەندە لە ڕواڵەتدا ئەم دوو دەستەواژەیە لەبارەی فەلسەفەوە پێچەوانەن بەڵکو لە ناواخندا هەمان شتمان پێذەڵێن. ئەگەر فەلسەفە ئەوە بێت فێرببین چۆن بژیین هەڵبەت ئەوەش فێر دەبین چۆن بمرین. سیسرۆن لە دەستەواژەیەکی سەرنجڕاکێشی دیکەیدا دەڵێت: “با مردن ژیانت بگۆڕێت” بە واتای ئەوەی کە مرۆڤ نەوەکو لە ژیاندابوونی گۆڕانکاری بسازێنێت ڕووداو دروستکەر بێت و کاریگەی بەسەر تاک و گروپە کۆمەڵایەتییەکانەوە و کۆمەڵگاوە بە گشتی دابنێت، بەڵکو مردنیشی گۆڕانکاری و ڕووداو بێت هەم بۆ خودی خۆی و هەم بۆ ئەوانیدیکەش. مەرگێک کە مێژوو دروستبکات یان وەرچەرخان دروست بکات لە نێو مێژوودا.

ئەوەی ئێمە بەرەوڕووی بووینەتەوە مەرگێکە بەبێ بیرلێکردنەوە و بەبێ فەلسەفاندن. هێزی ئەم مەرگە و ئەو ووزەیەی دەیخاتە نێو جڤات و مێژووەوە لە بەرائەت و پاکیییەکی بێئەندازە لەلایەکەوە و زوڵم و ناحەقییەکی بێئەندازە لەلایەکیترەوە سەرچاوە دەگرێت. ژینا ئەمینیی، مەرگی بوونێکی پڕ لە بەرائەت و مەرگێکی هێندە ستەمگەرانە و بە زوڵمێکی هێندە گەورەوە، لە مێژوودا دەنگدانەوە و تێپەڕینی بە نێو زەمەن و شوێندا ناکۆتا و ئەبەدییە.

خۆپیشاندانی ئازایانە و ئازادییخوازانەی خەڵکی کوردستان و تەواوی گەلانی ئێران دژ بە کۆماری کۆنەپەرستیی دژە مرۆڤ و دژە ئازادیی سێدارەی ئێران، سەرباری ڕەوایەتیی و حەققانییەتی بێئەملا و ئەولای، بۆ هەر ئینسانێکی داکۆکییکار لە ئازادیی و دادپەروەریی و وەکیەکیی مرۆڤەکان، پشتگیریی و هاوسۆزیی دەربڕین لە تەکییدا بێچەندوچوونە.

خەڵکی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران نە دەرگیرن بە شەڕێکی قەومیی و نە شەڕێکی مەزهەبیی. بەڵکو لە شەڕێکی ڕاستەوخۆدان دژ بە سەرانی بازرگانانی مەوادی موخەدیر و مەزهەب لە سەرەوەی هەڕەمی دەسەڵاتدارێتیی جمهوریی سێدارەی ئیسلامیی و دەستوپێوەندەکانیان. هاوبەشیی و هاوچارەنووسیی خەڵکی کوردستان و گەلانی ئێران وەکو ئاوی کانیاوەکانی کوێستانەکانی کوردستان ڕوون و وەکو خۆری نیوەڕۆ ڕۆشنە.
ئەوانەی دەیانەوێت ئاسۆی ئەم هاوبەشیی و هاوچارەنووسییە لێڵ و تاریک بکەن بە دروشمبازیی ناسیۆنالیستیی و شۆڤێنیی نەوەکو هاودەرد و هاوخەمی خەڵکی کوردستان نیین و بە بەرژەوەندیی ڕاستەقینەی خەڵک ناکۆکن، بەڵکو هێندەی کۆماری شەللاق و سێدارە دژ بە ئازادیی، ژیان و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێرانن.
گرنگە خەڵکی هۆشیار و ئازای کوردستانی ئێران لەسەرووی هوتافاتی کۆنەپەرستانە و چەواشەکارانەی قەومیی شۆڤێنییانەی بەشێک لە تاقمە سیاسییە چەکدارە پڵاوخۆر و ویسکییخۆرەوە کامپنشینەکان جێگەبگرن. هەروەک گرنگە بە شیعاراتی سیاسیی ئەو حزب و گروپانەش فریو نەخۆن کە بەیاننامە و نەخشەڕێگای ڕاپەڕین و ۺۆڕش دەخەنە بەردەمی خەڵکی کوردستان و بە دەستەواژەگەلی لەبابەت “چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان” دەستپێدەکات.
هەموو ئەو کۆمەڵە و گروپە سیاسییە لە ڕواڵەتدا جیاوازانە، نەوەکو خۆشخەیاڵن بە دەستگرتن بەسەر “بە ئەگەرێک” شۆڕش و ڕاپەڕینی بەئاکام گەیشتووی خەڵکی کوردستان و جێگە و ڕێگە سازکردن بۆ خۆیان لەسەرەوەی کۆمەڵگا و مامەڵەکردنی خەڵک وەکو ڕەشەخەڵک، عەوام و ڕەعیەت و سەپاندنی ژێردەستەیی و ژیانێکی نە ئازاد و شکۆمەندانە و نە خۆشگوزەرانانەش بەسەریاندا و لە بەرامبەردا خۆیان ژیانێکی شاهانە و ئەریستۆکراتیک، بگرە هەر ئێستا لەم ڕۆژگاری کامپنشینییەیاندا سەرانی زل و سەرەوەی ئەو حزبانە لە ژیانێکی ئەریستۆکراتیی هەر لە خواردن، خواردنەوە و پۆشاکی گرانبەها و گەشتە ڤی ئای پییەکانیان بۆ ووڵاتانی خۆرئاوا و ماڵ و خانەوادەشیان هەمانشێوە بەڵام لە مامەڵەیەکی سەردار و کۆیلە ئاسادان لەگەڵ خودی ئەو چەکدارانەی کە پاسەوانیی دەکەن لە خۆیان و ژیانە خۆشگوزەرانەکەیان و کامپ و شۆڕشە کامپنشیینییەکەیان و ئەو پێشمەرگانەیان “بە قەولی خۆیان” لە بێپارەیی و بێئاسۆیی کۆمەڵایەتیی و بەڵکو لە برسێتییدا ڕاگرتووە تا ڕاددەی ئەوەی کە تەنها صەمونە ڕەقە و شۆربایەکی نیسکێنە لەگەڵ بڕێک پووڵ کە بەشی جگەرەکانیان دەکا و ناکا. ئەم پێکهاتە و مامەڵە ئەریستۆکراتیک و عەقڵییەتە شێخایەتیی و ئاغاواتییە وێنەیەکی ڕۆشن بە هەرکەسێک کە لانیکەمی ئاگایی و سەرنجدانی هەبێت لە شێوازی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتدارێتییان پیشاندەدا ئەگەر لە ئاییندەدا شتێک لە دەسەڵات و هەژموونیان بەسەر خەڵکدا هەبێت.
هەروەها گرنگە خەڵکی ڕاپەڕیو و خۆپیشاندەر نەکەونە ژێر کاریگەریی گوتاری پفدراوی لەلایەک زوڕناژەنە ناسازەکانی کەناڵە نەوتییەکان و خزمەتکارەکانی دەسەڵاتدارێتییە خێڵەکیی، ئاغاواتییە تاڵانچییەکەی کوردایەتی لە هەرێمی کوردستان لە پەیوەند بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستانەوە کە ناسیۆنالیزمێک دەڕشێنەوە لە فاشیزمێکی ڕووت زێدەتر چیدیکە نییە، لەلایەکی دیکەشەوە، ئەمە سەرباری بووقی دڕاوی ئەو دەیان و بگرە سەدان بڕوانامەدارانەی خەڵکی کوردستانی عێراق و کوردستانی ئێران و نیشتەجێی وڵاتانی خۆراوا “ئەمریکا، کانەدا و ئەوروپا” و ئوستڕالیا کە لە مووچەی قەبەی بندیواریی دەسەڵاتدارێتییە کلیپتۆکراسییە ئۆلیگارشییەکەی کوردایەتیی مشەخۆرن و دەلەوەڕێن و لەبەرامبەردا سەرقاڵ بە حەقارەت و تەحقیریی ناسیۆنالیستیین.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە فراوانەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران جگە لە ڕەوایەتیی و بەرحەقبوونیان، لە ئەگەری بەئاکام گەیشتنیان گرنگە خەڵک فۆڕمێکی بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتیی لەبەرچاوبگرن کە لێوە بەرهەمهێنانی ستەم و بێمافیی و پلەبەندیی هاونیشتمانییان و مشەخۆربوون و بەئاغابوونی دەستە و تاقمێک یان چەند دەستە و تاقمێک بەسەر خەڵکەوە، ئەگەرێکی هەرە لاواز بێت، هەروەها بونیادنانی باشترین پەیوەندی لەسەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ تەواوی گەلانی دیکەی ئێران.
نە حزب و گروپە کامپنشیینەکان و نە کەڕەنا دەنگ نەشازە خزمەتکارەکانی دەسەڵاتدارێتییە ئاغاواتییەکەی هەرێم و نە بڕوانامەدارەکانی نیشتەجێی ئەوروپا و ئەمریکا بۆیان نییە ڕێگە چارە و نەخشە و پلان بخەنە بەردەمی ئێوە و فۆڕمی ئایندەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاتان بۆ بخەنە ڕوو، هەڵبەت منیش وەکو نووسەری ئەم نووسینە نە ڕێگە بە خۆم ئەدەم و نە ئەو مافەشم هەیە بەدیل و پلاتفۆڕمی سیاسیی و ئیداریی بۆ بەڕێوەبردن بخەمە بەردەمتان.
ئەوە ئێوەن خۆتان لە ڕووبەڕووبوونەوەدان لەگەڵ ئاگر و ئاسنی سوپای کۆماری ئیسلامیی و ئەوە ئێوەن بە خوێنی خۆتان و قوربانییدانی خۆتان ئەگەرێک بۆ باشترکردنی ژیانتان دەسازێنن. ئەوە ئێوە خۆتانن لەگەڵ ووردەکارییەکانی ژیانی پڕ لە قەساوەت و هەژارانەی خۆتان دەرگیرن. ئەوە ئێوەن لەگەڵ ستەم و نادادیی و ڕەشەکوژیی دەسەڵاتداران بەرەوڕوون.
لەبەر هەموو ئەوانە، هەر ئێوەش بۆتان هەیە بیربکەنەوە و گفتوگۆ بکەن و شێوازێک لە بەڕێوەبردنی جڤاتتیانە بۆ ئاییندەی خۆتان و منداڵەکانتان هەڵبژێرن کە ئەگەری لێوە فەرامەهەمبوونی ژیانێکی باشتر، شارستانییتر و دادپەروانەتر ئەگەرێکی بەهێز بێت.
هەموو خۆپیشاندانە جەماوەرییە فراوانەکان لە هەموو شار و ووڵاتێک لە دنیادا دژ بە هەر دەسەڵاتدارێک و هەر دەسەڵاتدارێتییەک کە بەبێچەندوچوون ڕەوا و حەقخوازانەن لەسەر بنەمای ئەو ئارگیومێنتەی هەر دەسەڵاتدارێک و هەر دەسەڵاتدارێتییەک بەرمەبنای کاتیگۆرییە کۆمەڵایەتیی و دابەشبوونە چینایەتیی و بونیادە خۆسەپێنیی و هەژموونگەرەکەی دەکەونە خانەی دژەحق و خەڵکیش جا کۆی گروپ و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگا بن پێکەوە یان توێژێک و چێنێک وە یان چەند چین و توێژێکی کۆمەڵایەتیی پێکەوە لە ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانیاندا لە بەرامبەر هەر دەسەڵاتدارێک و دەسەڵاتدارێتییەکدا لە خانەی حەقخوازانن، کۆمەڵێک ئەگەر و شەیمانە بەڕوویاندا کراوەیە، هەروەک چۆن لە بەرئەنجامی پێکدادان و ململانێی هێزەکان و سەنگی هێزەکان و ئەگەرەکان، هەمیشە ئەگەرێکیان ڕوودەدات و ئەو ڕووداو و گۆڕانکارییانەی کە دواتر دین بەو ئاڕاستەیەدا دەڕۆن کە ئەگەرەکە هەڵگریێتیی. خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستانی ئێرانیش، بە ئەگەرێکی دیکە ئەگەر لە هەمان دۆخی ئێستای خەڵکدا کۆتاییان بێت، هێشتا سەرکەوتنێکی گەورە و قۆناغێکی نوێ دەبێت لە پەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵاتداران و دەسەڵاتدارێتییەکەیاندا. سەرکەوتن لە پاشەکشەپێکردنی دەسەڵاتدارێتیی و دەسەڵاتداران لە هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر ئازادیی، ژیان و گوزەرانی خەڵک ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت، ئەمە سەرباری پیشاندانی خواستە کۆمەڵایەتتیە فراوانەکەی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادیی و ژیانێکی شکۆمەندانە و بەرجەستەبوونی ئیرادە و هێزی دەستەجەمعیی خەڵک.

ئەحمەد ڕەسوڵ




ئایا شۆڕشێک لە ئارادایە؟.. وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵەجەدید ئامادەکراوە
دیمانەی خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی

خەلیل کەیوان
: لەگەڵ فراوان بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە دوای کوشتنی مەهسا ئەمینی، کۆمەڵێک رسیاری گرنگ هاتوونەتە ئاراوە. لەوانەش ئایا شۆڕش لە ئێران دەستی پێکردووە؟ ئایا دەکرێت بە فراوانبوون و بەردەوامبوونی ئالۆزی شەقامەکان حکومەت ڕووخێنرێت؟ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١٣٩٦ و ١٣٩٨ سه‌ركوت نه‌كرێن؟ مانگرتنی گشتی بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی گرینگی و پێگەی چییە؟ ڕۆڵ و كاریگه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێشهاته‌كانی ئێستادا چییه‌؟ ئەم پرسیارانە و چەند پرسیارێکی تر لە بەرنامەی ئەمڕۆدا لەگەڵ حامید تەقواییدا تاوتوێ دەکەین.
کۆماری ئیسلامی چەندین تاوانی ئەنجام داوە. کوشتنی مەهسا یەکێکە لەوانە. هەروەها کۆمەڵگاکە ناڕەزایی لەبەرانبەر بە تاوانەکانی دیکەشدا دەربڕیبوو. بەڵام ناڕەزایەتییەکانی ئێستا لە هەموو ڕوویەکەوە جیاوازن. ئێستا ئێمە شاهیدی ناڕەزایەتین لە هەموو لایەکەوە کە فراوانتر و توندوتیژترە. خەڵک یەکگرتوو بوون. یەکگرتنێکی ناوازە دروست بووە. ئایا شۆڕشێک ڕوودەدات؟ هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ ئەم دۆخە چییە؟

حەمید تەقوایی: ئەم تایبەتمەندیانە کە باستان کرد، دۆخی ئێستا و ڕاپەڕینی ئێستا جیاوازتر دەکەن لە ئەزموونەکانی ڕابردووی وەک ڕاپەڕینی ١٣٩٦ و ١٣٩٨. لێرەدا تەنیا چەند خاڵێک دەخەمەڕوو. یەکەم: ئەمجارەیان ناڕەزایەتی شارەکان لە دەوری تاوانێکی ئاشکرا و قێزەون و شۆککەری حکومەت ڕوودەدات. کوشتنی ژنێکی گەنج تەنها لەبەر “حیجابی خراپ”! ئێمە دەزانین کە پرسی حیجاب لە مێژە ململانێی نێوان کۆمەڵگا و حکومەت بووە. حیجاب ته‌نیا وه‌ك جۆرێك له‌ جلوبه‌رگ نییه‌، به‌ڵكو وه‌ك چه‌كێكه‌ كه‌ حكوومه‌ت له‌ڕێگه‌یەوە كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵگا ده‌كات و قامچی لێده‌دات، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تی ده‌بێته‌وه‌. تەنانەت حیجاب لە زوڵم و چەوساندنەوە لە ژنان و بێبەشکردنی ئاشکرای ژنان لە مافەکانیان تێدەپەڕێت. حیجاب بۆتە ئاڵا و هێمای حکومەتێکی سەرکوتکەر دژی هەموو کۆمەڵگا. دەسەڵاتداران ماوەیەک لەمەوبەر خۆیان وتوویانە کە حیجاب سەنگەری یەکەمە، ئەگەر خەڵک ئەمە بگرێت سیستەمەکەمان دەڕوات. ئەوان ڕاست دەکەن و خەڵک ئەمەیان ناسیوە و لە ڕاستیدا خەریکی داگیرکردنی ئەم سەنگەرەن. ئەمە تایبەتمەندییەکی ئەم قۆناغەیە.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکان ئەوەیە کە حکوومەت تاوانی گرتن و کوشتنی مەهسای لە دۆخێکدا ئەنجامدا کە لە هەرلەوکاتەدا کۆمەڵگاکە لە تەقینەوەدا بوو. ماوەیەکی زۆرە خەڵک توانای بەرگەگرتنی ئەم دۆخەیان نەماوە و عەزمیان جەزمکردوە بۆ تەواوکردنی کارەکە. لە ناو ئەم دۆخەدا کە مەسەلەی کوشتنی مەهسا ڕوویدا، وەک پریشکێک تووڕەیی خەڵکی هەڵگیرساند. بەم مانایە ئەو هەلومەرجانەی کە هەبوون بە تەواوی ئامادە بوون بۆ ئەوەی سەرهەڵدانێکی لەو شێوەیە ڕووبدات.
لە کۆتاییدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە ناڕەزایی دژی حیجاب و زوڵم لە ژنان بابەتێکی گشتیی هەموو چین و توێژەکانە. قوتابیان، خانمانی ماڵەوە، فەرمانبەران، کرێکاران و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە ڕاستیدا حیجابیان ناوێت و ئەمەش بۆتە پرسێکی یەکخستنەوە و سەرتاسەری. وەک نموونەیەک دەتوانم ئاماژە بە مانگرتنی گشتی لە کوردستان بە ڕاپەڕینی شارەکان بکەم. ئێمە لە ساڵانی ڕابردوودا لە کوردستان مانگرتنمان هەبووە و بەزۆری لەسەر بابەتگەلێک بووە کە بە شێوەیەکی سەرەکی تەنیا لە کوردستاندا قەتیس بووە. لەلایەکی دیکەوە ڕاپەڕینی گشتیشمان هەبووە کە هاوکات نەبووە لەگەڵ مانگرتنەکانی کوردستان و تەنانەت ناڕەزایەتی زۆریش لە شارەکانی کوردستان هاوکاتیان نەبووە.بەڵام ئەمجارەیان بابەتەکە تەواو جیاوازە. لە وەڵامی کوشتنی مەهسادا، شارەکانی کوردستان ڕادەپەڕن، شارەکانی ئێران ڕادەپەڕن، خۆپیشاندان دروست دەبێت و لە ناخی ئەودا بە یەک داواکاری و بە یەک ئاڵا مانگرتنی گشتی لە کوردستان دەست پێدەکات. وە ئەمەش هێزێکی گرنگی سەرهەڵدانی ئێستا و زۆر مژدەبەخشە.
هەموو ئەم هۆکارانە دەستیان بەیەکەوە گرتووە و کارەکتەری تایبەتیان بە سەرهەڵدانی ئێستا بەخشیوە. ئەو ڕاپەڕینە کە دەتوانرێت هیوای بۆ بخوازرێت و ئەم دیدەشمان بۆ دەخرێتەڕوو کە دەبێتە هۆی شۆڕشێکی داتەپێنەر و بەیەکەوە گرێدراو و ژێرەوژوورکەر. بە بڕوای من ئەم مەرجانە مژدەی شۆڕشێکی گەورە دەدەن.

خەلیل کەیوان: یەکێک لە نیگەرانییەکان ئەگەری سەرکوتکردنی ئەم ناڕەزایەتیانەیە. کۆماری ئیسلامی چەندین جار ناڕەزایەتییەکانی شەقامی کۆنترۆڵ کردوە. گەرەنتی چییە کە سیناریۆکانی پێشووی وەک ٧٨ و ٨٨ و ٩٦ و ٩٨ دووبارە نەبنەوە؟

حەمید تەقوایی: ئەوەی کە ئەم ڕاپەڕینە جەماوەریانە ساڵێک یان دوو ساڵ جارێک دووبارە دەبنەوە و حکومەت سەرەڕای سەرکوتکردنی نەیتوانیوە کۆمەڵگا ئارام بکاتەوە، ئەوە نیشان دەدات کە سەرکوتکردن کاریگەری نەماوە. لە پێشهاتە سیاسییەکاندا کەس ناتوانێت بە وردی پێشبینی ڕەوتی دۆخەکە بکات یان گەرەنتی ئەوە بکات کە پێشهاتەکان بەرەو چی دەبەن، بەڵام هەموو شتێک ئاماژەیە بۆ دروستبوونی شۆڕشێکی گەورە. کۆمەڵگا دەمێکە هاوار دەکات کە ئەم حکومەتەی ناوێت و لە چوار ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر ڕژاوەتە سەر شەقامەکان. تەنانەت ئەمڕۆش بمرێ دیکتاتۆر و و کۆماری ئیسلامیمان ناوێت دروشمێکی سەرتاسەریە و ماوەی چوار ڕۆژە لە تاران، شیراز، ئەسفەهان، سنە، ڕەشت، کرماشان و دەیان شاری دیکەی ئێران دەوترێتەوە. نەک هەر ئەم جۆرە دروشمە توندانە دژ بە تەواوی حکومەت، بەڵکو پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و تێکشکانی ئۆتۆمبیلەکانیان، لابردنی حیجاب و سووتاندنی حیجابیش بۆتە بزووتنەوەیەکی گشتی و سەرتاسەری. کۆمەڵگا چیتر بەرگەی ئەم بارودۆخانە ناگرێت. تەنانەت لەو قۆناغانەشدا کە حکومەت توانی خۆپێشاندانەکانی شەقام بە شێوەیەکی کاتی کۆبکاتەوە، کۆمەڵگا ئارام نییە و هەموو جۆرە ناڕەزایەتی و مانگرتن و گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک لەناو کۆمەڵگادا دەگوزەرێت. ئەمڕۆ ئەم بزووتنەوەیە بە شێوەیەکی یەکگرتوو و بەرفراوانتر و هێرش بەرانەتر لە جاران ڕوودەدات.
خاڵێکی تر ئەوەیە کە لەم دۆخەی ئێستادا تەقەکردن لە خەڵک باجێکی زۆرە گەورەی بۆ حکومەت دەبێت. بێگومان ئەم تاوانبارانە هەموو شتێکیان لەدەست دێ. بەوتەی ڕابەرە تاوانبارەکەیان دەتوانن ڕۆژێک بڕیار بدەن تەقە لە خەڵک بکەن، بەڵام پێموایە بەم شێوەیە حکومەتەکەیان هەنگاوێک لە ڕووخاندن نزیک دەکەنەوە. لە لایەکەوە خەڵک لە ڕاپەڕینەکانی پێشوو ئەزموونی پەیدا کردووە و لە لایەکی دیکەشەوە ڕیزەکانی حکومەت لە جاران شێواوترە. لەسەر بنەمای ئەو جۆرە مەرجانەیە کە چەندین کەسایەتی ناسراو و ناودار و وەرزشوان و هونەرمەند و گۆرانیبێژ لە وڵات و دەرەوەی وڵات لەگەڵ خەڵک و دژی حکومەت چالاک بوون. زۆرێک لە کەسایەتی و هونەرمەندان و کەسایەتییە نێونەتەوەییەکان لە ئینستاگرام و سۆشیال میدیا، تەنانەت حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک لێبوردنی نێودەوڵەتی و کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامییان بە کوشتنی مەهسا شەرمەزار کردووە و پشتیوانیان ناڕەزایەتییەکانی خەڵکیش کردووە
لە وەها دۆخێکدا پێم وایە تەقەکردن لە خەڵک زۆر گران دەبێت بۆ حکومەت. ئەگەری ئەوە هەیە ئەمجارەیان تەقەکردن لە خۆپیشاندانەکان ئەم ناڕەزایەتیانە ڕانەگرێت. وەڵامێکی کاریگەرانەی خەڵک دەتوانێ بڵاوکردنەوەی خۆپێشاندانەکانی خۆجێی بۆ گەڕەکەکان و بڵاوەپێکردنی هێزە سەرکوتگەرەکان بێت و لەوەش گرنگتر دەست بە مانگرتنی گشتی بکات. بەڕای من کۆمەڵگا بڕیاری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی داوە لە ئاستێکی زۆر فراوانتر و یەکگرتووتر لە جاران و ئەم بزووتنەوەیە بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت.

خەلیل کەیوان: لە وتووێژەکانی پێشوو و لەو وتارانەی کە بڵاوتان کردۆتەوە چەندین جار باسی گرنگی مانگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی کردووە. ڕۆڵی مانگرتن چییە، لە مانگرتنی کرێکاری لە کارگە و بوارە جیاجیاکانەوە تا دەگاتە مانگرتنی سەراسەری و گشتی لەم دۆخەی ئێستادا؟

حەمید تەقوایی: پێموایە مانگرتن ڕۆڵێکی زۆر چارەنووسساز دەگێڕێت. هیچ شۆڕشێک لە جیهاندا بەبێ مانگرتن نەیدەتوانی بەدی بەئەنجام بگات. نەک هەر لە شۆڕشەکاندا، بەڵکو لە هەلومەرجی ئاساییشدا، مانگرتنی چەکێک و ئامرازێکی کاریگەرە بۆ مومارەسەکردنی ئیرادەی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش بۆ بەدیهێنانی داخوازییە ڕەواکانیان. بەبێ گوێدانە ئەوەی کە خۆپیشاندانی سەر شەقام هەیە یان نا، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە کۆمەڵگا لە شۆڕشدایە یان نا، مانگرتن دەتوانێت ئابووری لەکاربخات و بەم مانایە حکومەتەکان ئیفلیج بکات. دیارە لەم دۆخەی ئێستای ئێراندا ئەگەر کرێکارانی نەوت و پترۆشیمی مانگرتن بکەن پشتی حکوومەت دەشکێت. ئەگەر کرێکارانی کەرتی خزمەتگوزاری وەک هێڵی ئاسن و شۆفێری بارهەڵگر و کارمەندانی پاس و میترۆ و کرێکارانی شارەوانی مانگرتن بکەن بەهۆی ئەو پەیوەندییە نزیکەی کە لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی ڕۆژانەدا هەیانە، حکومەت ئیفلیج دەبێت. زەحمەت نییە بە خەیاڵدا بێت کە دوای دوو هەفتە لە مانگرتنی، کرێکارانی هێڵی ئاسن و بارهەڵگران ڕژیم، بەچۆکدا بێت. من دەمەوێت بڵێم مانگرتن هاوشان لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دەسەڵاتێک دەداتە خەڵک، کە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕووخانی حکومەت.
لە چوارچێوەی هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەی وەک ئەمڕۆدا، مانگرتن دەتوانێت سیمایەکی گشتی و سەرتاسەری وەربگرێت. واتە نەك تەنیا مانگرتنی كرێكاران لە سێكتەرە جیاجیاكاندا، كە دەكرێت تەنانەت لەمڕۆشدا چارەنووسساز بێت، بەڵكو دەكرێت مانگرتنی سەرجەم فەرمانبەران، مانگرتنی خوێندكاران، مامۆستایان، مانگرتنی دوكانداران و تەنانەت فەرمانبەرانی حكوومیش لەم هەلومەرجانەدا پێكبهێنرێت.
مەرجێک بۆ ئەوەی مانگرتنی گشتی ئەنجام بدرێت ئەوەیە کە یەک داواکاری هەبێت؛ خواستێک کە بە ڕادەی پێویست کۆمەڵگای توڕە کردبێت، سەرتاسەری بێت، دەتوانێت جەماوەری خەڵک بهێنێتە سەر شەقامەکان و ئەمڕۆش ئەم خواستە بوونی هەیە. خەڵک بە کۆی دەنگ ڕایانگەیاندووە کە حیجابیان ناوێت، دەڵێن ئەبێت دەورییەکانی ڕێنمایی کردن هەڵبوەشێنەوە، دژی هێزەکانی پۆلیس هاتوونەتە گۆڕەپانەکە. پێم وایە داواکاری ڕوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری و هەڵوەشاندنەوەی هێزە سەرکوتکەرەکان دوو داواکاری سەرەکین. هەردوو ئەم داواكاریانە بە مانای ڕووخاندنی تەواوی حكومەتە، بەڵام بە شێوەیەكی سروشتی ئەو كەسەی مانگرتن دەكات، ناتوانێت ڕایبگەیەنێت كە بە ئامانجی ڕووخاندن مانگرتن دەكات. ڕووخاندنەکە بە ڕاپەڕین و خۆپێشاندان و زنجیرەیەک مانگرتن و ناڕەزایەتی و خرۆشان بەدی بهێنرێت. مانگرتن لە دەوری داخوازییەکی دیاریکراو پێک دێت و ئەمڕۆش ئەم داخوازییە تایبەتە ئازادیی ژنانە؛ ئەمڕۆ ئەم داوا تایبەتە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری و شکاندنی ئاپارتایدی سێکس و کۆکردنەوەی دەوریەی ڕێنمایی و هەموو دەوریەیەک بۆ ڕێگریکردن لە خراپەکاران و چەقۆکێشەکانی حکومەت لە شەقامەکان. خەڵک ئەمەیان دەوێت. هەڵوەشاندنەوەی هێزە سەرکوتکەرەکان و هەڵوەشاندنەوەی حیجاب، ئەم دوو داواکارییە سەرەکیە، بە بڕوای من، دەتوانن ئەمڕۆ مانگرتنی گشتی پێکبهێنن، و هیوادارم، و حیزبەکەمان هەموو دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، کە کۆمەڵگا بەو ئاراستەیەدا هەنگاو بنێت . ئێمە ئەم ئەزموونەمان لە کوردستاندا هەبووە و تەواو ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێمە شاهیدی پێکهاتنی مانگرتنی سەرتاسەری لە هەموو ئێراندا بین.

خەلیل کەیوان: مەبەستت ئەوەیە کە مانگرتنی گشتی لە سەرانسەری ئێراندا لەم بارودۆخەی ئێستادا ئەگەری هەیە و توانادا؟

حەمید تەقوایی: پێموایە ئەمە بە تەواوی مومکینە. بێگومان مەبەستم ئەوە نییە کە بەیانییەک لەپڕ لە خەو هەڵدەستیت و دەبینیت هەموو کۆمەڵگا مانیان گرتووە. بێگومان ئەمە پرۆسەیەکە هەنگاو بە هەنگاو بەڕێوەدەچێت. بە بڕوای من ئەم پرۆسەیە دەتوانێت بە مانگرتنی خوێندکاران و مامۆستایان لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا دەست پێبکات، دوو ڕۆژی تر قوتابخانەکان دەکرێنەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە مامۆستایان بە مانگرتن و گردبوونەوە جارێکی دیکە بێنە مەیدانەکە. ئەمەش دەبێتە فاکتەری فراوانکردن و بەهێزکردنی خۆپیشاندانەکان. لە هیچ بارودۆخێكدا و لە هیچ كاتێكدا مانگرتوو ناچێتەوە ماڵەوە، بەڵام بەتایبەتی لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا كە خۆپیشاندان لە شەقامەكاندا بەڕێوەدەچێت، مانگرتن بە واتای ئامادەكردنی جەماوەرێكی زۆر گەورەترە بۆ ئەوەی لەسەر شەقامەكان بن. بەم مانایە دەمەوێت بڵێم مانگرتنی خوێندکاران واتە داخستنی پۆلەکان و نەچوونە بۆ پۆلەکان و لە هەمان کاتدا گردبوونەوەی خوێندکارانی مانگرتوو لە خۆپیشاندان و لە حەوشەی زانکۆ و لە شەقامەکاندا. مانگرتنی مامۆستایانیش هەر بەو شێوەیە دەبێت و مانگرتنی كرێكاران وەكو مانگرتن دەبێت. بەڕای من قوتابیان و مامۆستایان یەکێکن لەو کەرتانەی کە ئەمڕۆ ئامادەی مانگرتنە، سروشتییە کە ئەم شەپۆلە دەست پێدەکات کەرتە جیاوازەکانی چینی کرێکاریش دێنە مەیدان. وەک وتم ئاڵای ئازادی ژنان لە حیجابی ئیجباری و هەڵوەشاندنەوەی هێزە ستەمکارەکان (گەشتی ئیرشاد و بەکرێگیراوانی تر) دوو داواکاری گشتین کە سیمایەکی یەکخستنەوەیان هەیە و خەڵک بەیەکەوە دەبەستنەوە و دەتوانن مانگرتنی گشتی پێکبهێنن.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانە من لەو ڕوانگەیەوە دەیبینم کە کۆمەڵگا بەرەو پێکهێنانی مانگرتنەکان دەڕوات و تەنانەت ئەگەر سەرەتا لە بەشەکاندا بەشێوەی سنووردار دەست پێبکات، خێرا بڵاو دەبێتەوە و مانگرتنی گشتی دەبین.

خەلیل کەیوان: با باسی پێگەی ڕابەرایەتی بکەین لە ناڕەزایەتی و شۆڕشەکاندا. تا ئێستا خرۆشان و خۆپیشاندانی شارەکان بەبێ بانگهێشتکردنی حیزب دروست بووە. ئایا ئەم پرۆسەیە دەتوانێت بەبێ بەشداری حیزبەکان ببێتە شۆڕشێکی سەرکەوتوو؟ پێگەی ڕابەراایەتی لەم ناڕەزایەتیانەدا چییە؟

حەمید تەقوایی: شۆڕشەکان بەبێ بانگەوازێکی تاک و حیزبی ڕوودەدەن. شۆڕش شەڕێک نییە کە بە پلانێکی پێشوەختە دیاریکراو و بە فەرمانی ستافی فەرماندەیی دەست پێبکات. شۆڕش لە بنەوە دەکوڵێت، جەماوەری خەڵک دێنە سەر شەقامەکان و دژی حکومەت دەوەستنەوە بەبێ ئەوەی سەرەتا سەرکردەیەکی دیاریکراویان هەبێت. نزیکەی هەموو شۆڕشەکان حیزبییەکانیان تووشی سەرسوڕمان کردووە.
ئێمە لە ئێران چەندین جار ئەمەمان بەسەر هاتووە. شۆڕشی ١٣٥٧ و راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ١٣٨٨ و ١٣٩٦ و ١٣٩٩ پێشبینیكراو نه‌بوون و ئه‌مڕۆش هه‌مان شت شاهیدی ده‌بین. لە ئەنجامدا بەدیهاتنی ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕەکان بەو مانایە نییە کە شۆڕش بەم شێوەیە تا سەرکەوتن بەردەوام بێت. سەرکەوتنی شۆڕش پەیوەستە بەبەشداری و چالاکی حیزبە شۆڕشگێڕەکانەوە. ئەو هێزانەی ئاڵای شۆڕش بەرز دەکەنەوە و نوێنەرایەتی دەکەن و ڕێکدەخەن و سەرکردایەتی دەکەن. خۆپێشاندانەکان بەبێ بانگەواز بەڕێوەدەچن، بەڵام مانگرتنەکان، بەتایبەت مانگرتنی گشتی و ڕاپەڕینی چەکداری کە گورزی کۆتایی دەگەیەنن، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕوونادەن. ئەبێت حیزبەکان لە مەیداندا بن و بانگەواز بکەن و ئەمە ڕێکبخەن. شۆڕش بەبێ گوێدانە پرسی مانگرتنی گشتی، بۆ سەرکەوتنی پێویستی بە سەرکردایەتی هەیە. ئەم سەرکردایەتییە دەتوانێت حیزب بێت، دەتوانێت دامەزراوە و ڕێکخراوی جۆراوجۆر بێت، تەنانەت دەتوانێت کەسێکیش بێت. حیزبەکەمان هەوڵ دەدات ئەم ڕۆڵە ببینێت. ئێمە بە هەموو هێز و تواناکانمانەوە هەوڵ دەدەین وەک نوێنەر و ڕێکخەر و هێمای ناڕەزایەتی خەڵک لە گۆڕەپانەکەدا بین و شۆڕش بەرەو سەرکەوتن ببەین.

خەلیل کەیوان: با زیاتر باسی شۆڕش بکەین. شۆڕش پێویستی بە یەک ئاسۆ و یەک ئامانج و یەک داواکاری و یەک دروشمە. ئایا دەکرێت کۆمەڵگا لەسەر پرسی ژن و حیجاب دەست بە شۆڕش بکات؟

حەمید تەقوایی: شۆڕشەکان بە پرسی تایبەتەکان دەست پێدەکات. شۆڕشی تونس دوایین نموونه‌یه‌، كه‌ به‌ خۆسووتاندنی ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی دەستفرۆشێک به‌ناوی بوعه‌زیزی ئاگری گرته‌وه‌ و دواجار توانی حکومه‌تی بن عه‌لی بڕوخێنێت. بەگشتی شۆڕشەکان بەم ڕووداوانە دەست پێدەکات کە بەڕواڵەت بچووکن بەڵام زۆر شۆککەرن.
تەنانەت ئەمڕۆش لە ئێران ئەم ڕۆڵە بە کوشتنی شۆککەری مەهسا لەلایەن چەقۆکێشەکانی حکومەتەوە دەبینرێت. بەڵام دیارە ئەو کەسانەی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەم پرسە هاتنە سەر شەقامەکان تەنها لەبەر ئەم تاوانە نین. ناڕەزایی بەربڵاوە. پرس و کێشەکان لە گرانی و هەڵاوسانەوە، هەژاری، بێکاری، تا بێبەشکردنی ئەوپەڕی مافی ژنان، تا دەگاتە سەرکوت و لە سێدارەدان، گرتنی بەربڵاوی چالاکوانان و هتد و هتد، لە کۆمەڵگادا بەربڵاون و بزووتنەوەی بەرفراوانیان پێکهێناوە. تا ئەمڕۆ هەموو ئەم ئازار و بزووتنەوەیە ناڕەزاییانە لە دەوری یەک پرس چڕبوونەتەوە و ئەویش بێ مافی ژنان و زوڵم و ستەمی بەرگەنەگیراوە لە ژنان و دەبێت بگوترێ، تاوانەکانی حکومەت دژ بە ژنان. تەنانەت ئەمڕۆش خەڵک دروشمی “لە کوردستانەوە بۆ تاران، زوڵم لە ژنان” دەڵێنەوە. بەم شێوەیە خەڵک یەکڕیزی خۆیان و ناوەڕۆکی ناڕەزایەتیەکانیان نیشان دەدەن. بەڵام ئەوانەی ئەم دروشمە دەڵێنەوە لە هەمان کاتدا هاواری مەرگ بۆ دیکتاتۆر دەکەن، هاوار دەکەن کە ئێمە کۆماری ئیسلامیمان ناوێت.
بەم مانایە زوڵمێکی دیاریکراو و تاوانێکی دیاریکراو و ئارەزوویەکی دیاریکراو ئاگرێکی هەڵداوە کە ماوەیەکی زۆرە لە ژێر خۆڵەمێشدا بوونی هەیە. ئەمڕۆ ئەم ئاگرە تەشەنەی کردووە و هەمووان بڵێسەکانی دەبینن. ئەم ئاگرە توڕەیی و ڕق و کینەی جەماوەری خەڵکە بەرامبەر بە حکومەتی ئیسلامی. ئەمڕۆ لە دەیان شاردا شاهیدی خۆپیشاندانی داتەپینەرین. ئەم خۆپێشاندانانە لە پەرەسەندندان و لەگەڵ هێرشی خەڵک بۆ سەر هێز و بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت، رۆژ بە رۆژ هێرش بەرانەترو داتەپێنەرتر دەبن. رۆژانە شاری زیاتر ڕادەپەڕێت، زانکۆی زیاتر دەچنە پاڵ ئەم بزووتنەوەیە و خەڵکێکی زیاتر دێنە گۆڕەپانەکە. تەنانەت ئێمە شاهیدی ئەوە دەبین کە لە ئاستی جیهانیدا هێز و دامەزراوە و کەسایەتی پێشکەوتنخواز و ئازادیخواز و تەنانەت هەندێک لە حکومەتەکان ئیدانەی کوشتنی مەهسا دەکەن.
بەم شێوەیە لە وەڵامی کوشتنی مەهسادا بزووتنەوەیەکی زەبەلاح دروست بووە و لە پێشڕەویدایە. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە شۆڕش لە ئێران ژنانە دەبێت، واتە بێ مافی ژنان، زوڵم و اتەم و هەڵاواردنی لە سەدا پەنجای کۆمەڵگا، هەروەها ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لە ناڕەزایەتییەکاندا، مێینەیەک بە شۆڕشی ئێران دەبەخشێت کاراکتەری. شۆڕشی ئێران دژی تەواوی سیستمی هەنووکەییە، دژی هەژاری و دزی و گەندەڵی و مافی فەلەکی و نەهامەتی گشتییە، دژی ئیستغلالکردنە و دژی هەموو هەڵاواردنێکی چینایەتییە، بەڵام ژنانەیە، واتە پرسی بێمافی ژنان و ژنان هێزی ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە شۆڕشدا.
چەند ساڵێک لەمەوبەر، یاداشتێکم بە ناونیشانی “کۆماری ئیسلامی بە حیجابەوە هات، بێ حیجاب دەڕوات”م بڵاوکردەوە. وا دیارە ئەم پێشبینییە خەریکە دێتە دی. ژنان حیجابەکانیان دادەکەنن و وەک ئاڵای ناڕەزایەتی بە دەوری سەریاندا دەجووڵێنن و فڕێی دەدەنە ناو ئاگرەکەوە. سوتاندنی لەچکەکان ناڕەزایییەکی ڕەمزییە لە دژی تەواوی حکومەت. بە واتایەکی تر، هەرچەندە توڕەیی و ناڕازیبوونی خەڵک قووڵترە لە تەنها زوڵمکردن لە ژنان، بەرگریکردن لە مافی ژنان، بەرگریکردن لە “ژن، ژیان، ئازادی” کە خەڵک لە خۆپیشاندانەکانیاندا هاوار دەکەن، تابوەتە ئاڵای یەکڕیزی و ناڕەزایی جەماوەریی… خەڵک دژی تەواوی حکومەت..

خەلیل کەیوان: حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و تۆش وەک لیدەری حیزب، لەم دۆخەدا چ ڕێنمایی و چارەسەرێکتان هەیە؟ بانگەوازی تۆ چییە؟

حەمید تەقوایی: بانگەوازەکەم پێش هەموو شتێک ئاراستەی چالاکوانانە. بانگەوازی من بۆ دامودەزگاکان، کۆمیتەکان، کەسایەتییەکانی ناو بزوتنەوەی کرێکاری، لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان، لە بزووتنەوەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، لە بزووتنەوەی دژ بە سزای ئێعدام، لە بزووتنەوەی خوێندکاری، لە بزووتنەوەی بەرگری لە مافەکانی منداڵان ، و لە هەموو بزووتنەوەکاندا ئەوەیە کە پێکەوە ئەوان کۆببنەوە و پێکەوە بێنە مەیدان. پێویستە ئێمەی هەڵسوڕاوان بتوانین بەرەیەکی یەکگرتوو بە بەیاننامە و ناڕەزایی بەکۆمەڵ و بە بڵاوکردنەوەی داواکاری و واژۆکردنی داواکاری لە سۆشیال میدیا و لەناو شەقام و بە بانگەوازی هاوبەش ڕیزێکی یەکگرتوو پێکبهێنین و بەم شێوەیە بزووتنەوە ناڕەزایەتییە جیاوازەکان بە هەریەکەیانەوە بەستراوەتەوە بە بابەتە گەرمەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگە بە واتای ستەمکردن دێت، و پێویستە بڵێین تاوان، دژی ژنان. شۆڕش، خۆپێشاندان، مانگرتن هەمیشە بە دەستپێشخەری و هەنگاونان بۆ پێشەوەی هەندێک چالاکوان دروست بووە. بۆیە یەكەم داواكاری من ئەوەیە كە كەسایەتی و چالاكوان و دامودەزگا و لیژنەكان، كە خۆشبەختانە لە بزووتنەوەی كرێكاریدا لە ئاستێكی بەرفراواندا ئامادە و چالاكن، یەك بگرن و پێكەوە دەربكەون. ئەم هەنگاوە بە خێرایی دەبێتە هۆی جوڵەی شەقامی فراوانتر.
خاڵێکی دیکەی گرنگ ئامادەکردن و ڕێکخستنی مانگرتنەکانە. لە مانگرتنی خوێندکاران و مامۆستایانەوە تا دەگاتە مانگرتن لە ناوەندە جۆراوجۆرەکانی کرێکاری. وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد مانگرتن فاکتەرێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان و دەتوانێت تەواوی حکومەت ئیفلیج بکات. ئامادەکاری بۆ مانگرتنەکە دەستی چالاکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت بزووتنەوەی کرێکاریش ماچ دەکات.
خاڵی داهاتوو بانگکردنی جەماوەری خەڵکە. پێویستە ئێمەی خەڵک بە هەر شێوەیەک کە بتوانین ناڕەزایی دەرببڕین، لە گەڕەکەکاندا، لە گۆڕەپانی شارەکان، لە شوێنی کارەکان، لە زانکۆکان، کارگەکان، تەنانەت فەرمانگەکانیش. با بە فراوانترین ئاست بێینە سەر شەقام و هەوڵ بدەین خۆپیشاندانە ڕێکخراوەکان بەرەو پێشەوە ببەین.
چۆن هێزە سەرکوتکەرەکان بێلایەن بکەین، چۆن خەڵکی زیاتر بهێنینە سەر شەقامەکان، چۆن ئاسایشی خۆپیشاندانەکان بپارێزین. چۆن دەتوانین ناڕەزایەتی بهێنینە شوێنی کار، بۆ زانکۆکان، بۆ کارگەکان، چۆن دەتوانین زەمینە بۆ مانگرتن دابین بکەین. ئەمانە پرسگەلێکن کە دەبێت خەڵکی ناڕازی وەڵامێکی ڕوونیان بۆ بێتەوە، وەڵامی ئێمەش ئەوەیە کە دەتوانین بە یەکگرتویمان، لەگەڵ ڕێکخراوبونمان، لەگەڵ پێکهێنانی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان، لەگەڵ پێکهێنانی دامەزراوە و کۆمیتەی شۆڕشگێڕانە، لە کارگەکاندا وەڵامی ئەم ئەرکانە بدەینەوە لە زانکۆکان، و گەڕەکەکاندا.
وە لە کۆتاییدا ڕوی قسەم لە بەدەنەی هێزەکانی پۆلیسە. ئەوانەی لە نێو چین و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگادان. ئاگاداریان دەکەمەوە و داوایان لێدەکەم پێش ئەوەی درەنگ بێت ریزەکانی حکومەت بەجێبهێڵن و بچنە ناو خەڵکەوە. خەڵک بە توڕەیی و ڕقەوە لە هەموو حکومەت هاتوونەتە گۆڕەپانەکە. ئێوە کە لە لایەن ئایەتوڵڵا تاوانبارانەوە بۆ سەرکوتکردنی خەڵک نێردراونەتە سەر شەقامەکان لە ژێر هێرشی خەڵکی توڕەدان و ئەم هێرشە هەر ئێستا دەستی پێکردووە. پێش ئەوەی درەنگ بێت بچنە ڕیزەکانی خەڵکەوە و با مەلا ملیاردێرە دەسەڵاتدارەکان بەتەنها بن لەبەردەم خەڵکدا. ئەو ڕۆژە زۆر دوور نییە کە خەڵک گورزی کۆتایی لە تەواوی حکومەت بدات و کۆمەڵگا لە کۆماری ئیسلامی ڕزگاری بێت.
هیوادارم ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییە بەربڵاوانەی کە دەستی پێکردووە، بە مانگرتن و بزووتنەوەی ڕێکخراوی خەڵک و خۆپیشاندانی ملیۆنان کەس، شۆڕشێکی ژێرەوژورکەر بەدوای خۆیدا بهێنێت و بتوانین بە دەسەڵاتی یەکگرتوو و ڕێکخراومان، کۆماری ئیسلامی بنێرینە زبڵدانی مێژوو.

21 ئەیلوولی 2022




زنجيرە وتاری نووسين بەرەو نووسين.. سەردار جاف

خەسڵەتە جێگيرەکانی نووسين

وتمان شەرم توور بدە دەنا بە هيچ ناگەی، بۆ خۆت بەهرەيەکت هەيە، لێی حاڵی نيت نازانی چييە، کەچی کە کتێبێ يان رۆژنامەيەک دەبينی، رۆژانە چەندين باسوخواسی هەمەڕەنگی تێدايە، رۆژانە نا بەڵام لە ماوەی هەر دە رۆژجارێ ياخود پانزە رۆژجارێ چەند ناوێک بەرچاوت دەکەون چەندينبارە دەبنەوە، لە ناخی هەر تاکێکمان ئيرەیی بردنێک بە يەکدی هەيە و هەستی پێناکەين، هەر ئەوەيشە کە کورد دەڵێ ” باوک حەز ناکا براکەی لە خۆی پياوتر بێ، وەلێ حەز دەکا مناڵەکەی لە خۆی پياو تر بێ” لێرە دەستەواژەی پياو بە مانا نێرسالارييەکەی نييە بە چەمکە شمولييەکەيەتی، لە هەموو بوارەکان، بە کايە مەعريفی و پۆست و پلە و دەوڵەمەندی و ….. تاد دێت.
هەڵەشە مەبە، واتا هيچ پەلە مەکە لە خۆ ناسين وەک ئەوانەی لە رۆژنامەکاندا ناويان چەند بارەدەبێتەوە، ئەوانە بە ئەزمونێک تێپەڕيوون و وەک تۆ بابەتی کرچ و کاڵيان نووسيوە و هەر يەکێکيش لەوانە کەسێکی تر دەستی گرتووە، بۆ سەردەمی ئێوە زۆر باشە هەر شتێکی کرچ و کاڵيش بنێری ئەم زۆری و بۆری بڵاوکراوە و سايتە ئەليکترۆنيانە وای کردووە دەست بە جێ بڵاو بکرێتەوە، بە بڵاوکرنەوەی ئەو جۆرە پێگانە فريو مەخۆ، هەوڵ بدە جێگا و دەزگا و گۆڤارێکی جێ ئيعتيبار بە هەند وەرتبگرێ و بايەخ بە نووسينەکانت بدات، هەرگيز لە شکاندنەوە سڵ مەکەوە مەگەر کورد نەيوتووە” سوار تا نەگلێ نابێتە سوارچاک” ، لە سەردەمی ئێمەدا يەکەم؛ بڵاوکراوە زۆر زۆر کەم بوو لە پەنجەکانی دەست تێنەدەپەڕين، لە گەڵ ئەوەيش کە بەندە سەرباز بووم گۆڤاری ( رۆشنبيری نوێ ) م لێياساغ بوو، لە بازگەکاندا لێپێچينەوەيان لە گەڵمدا کردووە، کە ئەو گۆڤارە لەلايەن وەزارەتی رۆشنبيری سەردەمی ڕێژێمی بەعسەوە دەردەچوو، بە بيانووی ئەوەی سەربازم و ناکرێ خۆ لە باری رۆشنبيری وەر بدەم نەمازە بۆ کورد، ئێستا و لەم سەردەمەدا بۆ ئێوە ئەو دەرگايەيش واڵايە، کارێکی دی کە ئێمەيان پێ سارد دەکردەوە، پۆستەی خوێنەران بوو لە گۆڤار و رۆژنامەکانی ئەوی سەردەم، زۆر لەوانەی کە نها تۆ ئيرەييان پێدەبەی رەنگە دەيانجار لەو پۆستەی خوێنەرانە پێی گوترابێت داوای لێبووردن دەکەين بابەتەکەت کرچ و کاڵ بوو بە کەڵکی بڵاوکردنەوە نەهات، يان پێيان وتووە شيعرەکەت تەنها ئەم چەند دێرەی بۆ بڵاو کردنەوە دەشێت، هيوادارين زياتر خۆ سەرقاڵی خوێندنەوە بکەن، بۆ خۆم چەندينجار وام پێگوتراوەو کۆڵيشم نەداوە، قەت لە بيرم ناچێ جارێکيان رەخنەم لە رەوانشاد شێرزاد عەبدولڕەحمان گرت، کە پەيامنێری رۆژنامەی هاوکاری بوو، زۆر بەکورتی وەڵاميان دامەوە، دەيانزانی ئەوەی من گوتوومە راستە وەلێ پشتگيری پەيامنێرەکەی خۆيان گرت، لە کۆتایی نەوەتەکان جارێکيان پێکەوە باسمان کرد، هەقی پێدام، ئەم نمونانەم وەک رێگری کردنی ئەو سەردەم بۆ هێنايتەوە تا زوو بە زوویی کۆڵنەدەيت و بە قسەی يەک دووانێکی بە ئەزمون دوورەپەرێز مەبە، ئەگەری هەيە ئەو کەسە ئەزموندارە ئيرەییت پێببات کە جوانت نووسيوە و داهێنانيشت کردووە، کۆڵ مەدە، تۆيەک کە ئەو بەهرەت تێدا بێت بۆ بەردەوام نابیت، کەواتە دادێی رۆشن چاوەنواڕيت دەکات، يەکەم هەنگاو بۆ چؤنێتی نووسين ئەوەيە نە هەڵەشە بە، نە زوو بڕووخێ خۆڕاگربە.
خوێندنەوە کاری هەرە لە پێشينەی خۆت بێت بۆ دەربڕينی هەست و بيرکرنەوە و ئاوەزی پڕت، خوێندنەوە سەرچاوەی گەيشتنە بە ئەو ئيلهام و ئارەزووەی لە ناوەوە دنەت دەدات، بۆيە دەبێ بزانی چی دەخوێنيتەوە، باشتر وايە بۆ دونيای ئەدەب لە کلاسيکەوە دەست پێبکەی، لە سەرهاتە کۆن و شيعرە کلاسيکە جێ بايەخەکانەوە دەست پێبکەی، هەوڵ بدە لە سەرەتاوە ئاشنايەتييەک لە گەڵ دونيای ئەدەبی جيهانی پەيدا بکەيت، بۆ گەيشت بەم مەرامەيش بەدووی رۆشنگەریدا وێڵ بە، پانتایی رۆشنبيری لای فەڕەنسييەکان دەبينيتەوە، بۆ خۆت لێی ئاشنا بە ئەگەر ئينگليز شانازی بە ئەوەوە بکەن زمانەکەيان لە دونيادا پڕ رەواجترينە و زمانێکی تا ئەندازەيەک ستاندارتی جيهانييە، ئەوا فەڕەنسييەکان لە رووی رۆشنبيرييەوە لە پێشترن، بۆيە لێرەوە دەڵێم لە دونيای رۆشنبيری فەڕەنسييەوە دەست بکە و پاشان بە کەلتوری نەتەوە و گەلانی دونيا، بۆ کەسانی کوردستانی باشوور لە تەک زمانەکەی خۆی زمانی عارەبيش تێيدا پريفێکت بێت، ناکرێ تۆ لە رووی ياساییەوە سەر بە دەوڵەتێک بيت و زمانەکەيشی نەزانيت، نەمازە بۆ نووسەر و ئەديبيش، ئەمە بۆ رۆژئاواييش رەوايە، لە پاڵ ئەوەدا گرينگە نووسەر لە باشوور پێش زمانی ئينگليزی زمانی فارسی باش ئاشنا بێت، بايەخيش بە زمانی تورکی بدات، پاشتر روو لە زمانی ئينگليزی بکات. کە زمانێکی جيهانييە، ئەم حاڵەتە ئەگەرچی کەسێ نەبوو پێمان بڵێ و رێنيشاندەرمان بێت، ئەوا بۆ نەوەی دادێ ئەم لايەنە گەلێک گرينگە و نابێ فەرامۆشی بکات، هەر ئەمەيش وای کردووە بەرهەمی کوردی کەمتر لە نێو زمانەکانی دونيادا هەبێ، ئەگەرچی دەتوانين بڵێين رەنگە هەر نەبێ بە تايبەت لە بواری ئەدەبدا، ئەرکە قورسەکە دەکەوێتە ئەستۆی نەوەی دادێ کە دەبێ هەم خۆی گۆش بکات هەميش نەتەوەکەی لە رووی بوارەکەی خۆيدا بە جيهان بناسێنێت، يەکێک و دووان لێرەو لەوێ هەڵکەوتبێت و ئەوا ناکاتە ئاشنا بوونی بەرفراوان، ئاشنابوون ئەوەيە، فارس و تورک و عارەب و هيندييەکان جێ پێی خۆيان لە پانتایی جيهاندا هەيە، ئێمە نها پێويستيمان بە ئەوەيە رۆشنبير رۆڵی خەباتی نەتەوەیی لەم بوارەوە دەست پێبکات، ئەوەيش بە شمولی لە سەر نەوەی دادێ پەيوەستە، ئەگەر بتەوێ خوێندنەوە بە لايکێک و رستەيەک بگۆڕيتەوە ئەوا نەبوونی حەوسەڵە وات لێ دەکات هيچ کاتێک نەفەس درێژ نەبيت، ئەمە ئەگەر بۆ تاکێکی ئاسایی گونجاو بێت ئەوا بۆ تۆی بايەخدەر بە کايەی ئەدەبی کارێکی نەشياوە، هەر يەکێک لە ئێمە خۆشحاڵە تاک پەنا بۆ لايک و کۆمێنتی کورت دەبات، هەنگاوێکە بەرەو هۆشيارکردنەوەی تاک و کۆمەڵ، وەلێ بۆ تۆی نووسەر و ئەديب ئەگەر کورت مەودا و کورت بين و کەم حەوسەڵە و کەمتەرخەم بی لە خوێندنەوەی بابەتی درێژ و بە هەمان نەفەسی تاک بخوێنيتەوە و بنووسيت، ئەدی چۆن دەتەوێ ببيتە نووسەر و رۆمان بنووسی يانيش ئاوەزی ناوەوەت هێندە دەوڵەمەند بکەی بتوانيت دەمودوو و مشتومڕ لە مەڕ پرسە هەستيارەکاندا هەم بخولقێنی هەميش تێيدا سەردەرکردوو بيت. بۆيە نەفەس درێژيش خاڵێکی ديکەی تۆی بەهرەمەندە بۆ پێگەياندنی خود. هەرگيز لە خوێندنەوەی دوور و درێژ جاڕس مەبە، بۆ ئەوەی فێری خوێندنەوەی دوور و درێژ بيت، سەرەتا ئەو رۆمانانەيش بخوێنەوە کە بەرەو خۆی پەلکێشت دەکات و دەڵێ جێم مەهێڵە وەرە تا دوا ڕستە و تەواوی حەرفەکانم بخوێنەرەوە، تۆيش ئەو دەم هەست بە چێژێک دەکەی لەو خوێندنەوە هاوتای رۆمانەکە دەڵێی درەنگ دەچمە سەرنان خواردن بە دەم چای و قاوەيشەوە دەتخوێنمەوە لێت دانابڕێم، بەم جۆرە دەتوانی نەفەس درێژيش بۆ خۆ دروست بکەی.
خوێندنەوەی کرچوکاڵ، ئێستا لەم کاتەدا پێويستيت بەم جۆرە خوێندنەوانە نابێت و هەوڵ بدە دوورە پەرێز بيت لێی، دەنا ئيفليجت دەکات، دەبييە نووسەرێ بە دەوروپشتی کرچ و کاڵدا دەچيت ئەمە ئەگەر کۆڵ نەدەی ئەگەرنا کۆڵدان دەبێتە هاوسەفەری ژيانت و دەپوکێيتەوە، لە سەردەمی خۆمان زۆرمان بينی بە گەرمی هاتن و دواتر پوکانەوە کە نيشانەی بونيادنانی نەخۆش بوو، بۆيە لە خوێندنەوەی نووسینی کرچوکاڵ سەرەتا دوور بگرە، وەلی دواييش بۆ خۆت بە يەک دوو نووسينی ئەو کەسانە دەتوانی سەرنجی خۆت بدەيت و لە پەراوێزيان بئاخنی. وريابە ئەمەيش خاڵێکی گرينگە دەبێتە هۆی ئەوەی لە نووسينت داببڕێنێت.




دووڕیان.. زیاد ڕەشاد قادر

پێكه‌وه‌ بووین
سبه‌ینان پێكه‌وه‌ له‌ یه‌ك كوپدا شیرمان ده‌خوارده‌وه‌
ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆیان به‌ یه‌ك كه‌وچكه‌ چا
بنكڕى مه‌نجه‌ڵى شیرمان ده‌لێسته‌وه‌
هێوارانیش وێكڕا دانمان بۆ مریشكه‌ شامییه‌كان ڕۆده‌كرد و
به‌رخه‌كانمان ئاو ده‌دا
سه‌ر له‌ به‌یانییه‌كى ته‌مومژاوى منداڵیمان ون كرد و
ئه‌من گه‌وره‌ بووم و ئه‌ویش هه‌روا
ڕۆژگار هات و ڕۆیشت و ئێمه‌ش كه‌وتینه‌ سه‌فه‌ر
سه‌ره‌نجام له‌ دووڕیانێكدا یه‌كدیمان به‌جێهێشت
ئه‌و چووه‌ به‌غدا و له‌ به‌رده‌م ته‌ختى هاڕوونه‌ ڕه‌شید
كه‌مێ چه‌ماوه‌ و شیعرى بۆ به‌نى عه‌بباس و به‌رمه‌كییه‌كان گوت
منیش له‌ به‌سرا
له‌نێو كوخه‌كه‌ى ڕابیعه‌ى عه‌ده‌وى
ده‌رسى عیرفان و ته‌وازوع فێربووم
ئه‌و له‌ سه‌مه‌رقه‌ند له‌به‌رده‌م چلچراى غه‌زنه‌وییه‌كاندا
كردى به‌ به‌زم و چه‌پڵه‌ و خۆبادان
ئه‌زیش له‌ ئه‌سفه‌هان
له‌حزوور چرا كزه‌كه‌ى عومه‌رى خه‌یام
هه‌تا توانیم شه‌رابى شیعرم تێر تێر هه‌ڵقوڕان
ئه‌و له‌و باكووره‌ بووه‌ ده‌رگاوانى میرى حه‌سه‌نكێف
من له‌ مزگه‌فتێ سۆرى بۆتانێ
بوومه‌ میوانىغه‌زه‌ل و قه‌سیده‌ى مه‌لاى جزیرى
تا ده‌هات درزى نێوان من و ئه‌و گه‌وره‌ گه‌وره‌ ده‌بوو
چه‌شنى گه‌وره‌یی
زوهدى رابیعه‌ وپه‌یڤى جزیرى و فه‌لسه‌فه‌ى خه‌یام
تا ده‌هات نێوانى من و ئه‌و ته‌ڵخ و ته‌مومژاوى ده‌بوو
ته‌مومژاویتر
له‌ مێژووى ته‌ڵخ و تاریكى
كۆشكى ڕه‌شید و بازاڕى غه‌زنه‌وییه‌كان و
باغ و باغاتی میرى حه‌سه‌نكێف
نها من
هه‌موو شتێكم هه‌یه‌
دڵته‌نگى و ڕاكه‌ڕاكه‌ و سامان نه‌بێ
نها ئه‌و
هه‌موو شتێكى هه‌یه‌
كتێب و عیشق و ئیمان نه‌بێ

زیاد ڕەشاد قادر
هه‌ولێر




خولێک بۆ فێربوونی هەڵەی ڕێنووس و زمان.. پێشەوا کاکەیی

ڕەخنە لە دەفتەرەشیعری (خولێک بۆ فێربوونی گریان)ـی قوبادی جەلیزادەدا

ئەوەی لێرەدا لەگەڵیدا ڕووبەڕووم، ئەزموونی شیعری پاتبووەوەی (قوبادی جەلیزادە)یە، کێڵگەی شیعرەکەشی ناوی (خولێک بۆ فێربوونی گریان)ـە. لەم کتێبە شیعرییەدا، کە خۆی لە (٢٣٠) لاپەڕەدا دەبینێتەوە و (١٧١) دەقی شیعرین و لەژێر هەر ژمارەیەکی دەقدا، ناونیشانێکی سەرەکی و ناونیشانێکی لاوەکی لێوە هەڵتۆقیوە. لە سەرەتای دەستپێکەکەی بە ناوی (شیعرائیل) تا کۆتاییەکەی، پڕ لە هەڵەی ڕێنووس و زمان و خاڵبەندییە. هەروەها، سەرلەبەری ئەم دێڕانە لەناو خۆیدا پات بووەتەوە. واتە ئەم ئەزموونە، دێڕە شیعرەکانی ناو کتێبەکەی جووینەوەی دێڕە شیعری دیوانەکانی خۆیەتی. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە شاعیر ئاگاداری ئەزموونی خۆی نییە، وەکوو (خەسارناسی شیعر) لە شیعری خۆیدا.

ئەرکی شاعیر ئەوەیە کە شیعرەکانی خۆی لە بێژنگ بدات لە کوێدا پات بووەوەیە. ئەمە بۆ شاعیرێکی هەرزەکار ئاساییە درکی پێنەکات، چۆن ڕێی لە بەردەمدایە، بەڵام ئەم شاعیرە ئەزموونێکی چلساڵەی هەیە لەگەڵ خۆیدا، کە تووشی خوێنبەربوونی شیعر بووە لە خۆیدا. ئەم شیعرانە وەها ڕۆیشتوونە دەرەوە، کە دەماری شیعری فش بووە و دێڕە شیعری خۆی پێدا دێنە دەرەوە؛ وەک بڵێین ئەگەر ئەم دێڕە لە دیوانێکی پێشوویدا هەبێت، ئەوا لەم دیوانەدا پات بووەتەوە لەپاڵ دێڕێکی تری شیعری تازەیدا. ئەمە وشە نییە بێت و شاعیر ئازادانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، چونکی شاعیر کاتێک چەند وشەیەک دەهێنێت و لە دێڕێکدا دەری دەخات، دەبێت پارێزگاری ئەم بۆتەیە بکات و بیپارێزێت، نەک بیری چووبێتەوە کە بە ڕاستی پێشتر لە بۆتەیەکدا لە قاڵبی داوە؟! لە قاڵبدانی وشە لە دێڕە شیعرێکدا، بەرپرسیاریێتییە بەرانبەر زادەی وشە! هەر لەبەر ئەمەشە، ئەم شاعیرە، لەو کتێبەیدا، دوای چل ساڵ، تووشی خوێنبەربوونی شیعر بووە و سەرەڕای ئەوەش دەبوایە شاعیر خوڵقێنەری زمان و ڕێنووسکاری باش بوایە و ئەزموونێکی باشی بۆ خوێنەر جێ هێشتبایە، نەک بەردەنگ کاتێک بەر ئەو شیعرانەی دەکەوێت، وەک ئەوەی بە شەقامێکدا بڕوات، پڕ تاسە بێت و زووزوو قاچی بکەوێتە ناو چڵپاوەوە و دەستبەرداری شەقامەکە بێت. ئەگەرچی هەر چۆنێک بێت، من بەو شەقامەدا ڕۆیشتم، ئەوەی بۆی جێی هێشتم، تووڕەیی بوو لەو شەقامەدا، کە جلوبەرگی قوڕاوی کردم و پێڵاوکانی پڕ کردم لە چڵپاو.

ئەوە هیچ بیانوویەک نییە بۆ نووسەری ئەم کتێبە، کە بڵێت من کاری پیتچنینم نەکردووە، چونکی هەر لە سەرەتاوە ئاماژە بەوە دەدات کە نووسینی ئەم دەقانەی لە فەیسبووک بڵاو کردۆتەوە. کەواتە کە نووسەر بڕوای بە هەڵەچن و ڕێنووسکاری نەبێت، دەبێت ئەم ڕەخنانەش لە ئەستۆ بگرێت کە ڕووبەڕووی دەکرێتەوە. نووسەر خێرا لە فەیسبووکەوە خستوویەتە سەر وۆرد و ناردوویەتیە دیزاینەر؛ چونکی پیتچنینێک لە ناسنامەی کتێبەکەدا نییە. کەواتە خۆی پیتچنینی کردووە. ئەوانەی بۆشیان چاپ کردووە، بە ڕێنووس و خاڵبەندی و زمانەوانییەکەیدا نەچوونەتەوە. هەڵبەت ئەمەش لە خۆبەگەورەزانینی بنووسانی دەقەوە دێت کە لەناو کورددا زۆر دەگمەنە کەسێک بیەوێت بە نووسینەکەیدا بچێتەوە، پێی لەنگییە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ناوەندی چاپکەرە هەر چاپی کردووە و خەمی زمانی نەبووە. لێرەدا با ئەوە بۆ خوێنەر بخەمە ڕوو، کە ناوەرۆکی بە دیزاینێکی هێجگار جوان خراوەتە ڕوو، فۆرمەکەی لە داڕشتندا باشترە لە کتێبەکانی تر و سەری خۆی دەر هێناوەتەوە، بەڵام ناوەرۆکی هەمان جووینەوەیە بە کەمێک دەستکارییەوە. ئەگەرچی ڕێکسختنی ناوەوەی کتێبەکە هێجگار جوانە، بەڵام ئەم جوانییە کار ناکەتە سەر ئەوەی من فریو بدات، کە کتێبێکی هێجگار خراپە لە ڕووی ڕێنووس و خاڵبەندی و ڕێزمانی و هەتا زمانییشەوە. ئەم کتێبە باشترین کێڵگەیە بۆ هەڵەبژێری و ڕێنووس کە من کەمێکی دەخەمە ڕوو، بەڵام نووسەرانی وەکوو حەمەسەعید حەسەن و دەیانی دیکە، با خۆیان لە برادەرایەتی ببوێرن و کنینەی ئەم دەقانە بکەن، بزانن بەسەر چیدا دەکەون. لێرەدا چەندین هەڵە تەنیا لە چەند لاپەڕەیەکی کەمدا دەخەمە ڕوو؛
١. لە لاپەڕە (٤)دا، هەر لە سەرەتای وشەوە نووسیویەتی (لەرۆژی ٢٠٢١/٦/٢٥ بڕیارمدا)، کە سێ هەڵەی تێدایە، دەبێت بنووسرێت: (لە ڕۆژی ٢٥ـی ٦ـی ٢٠٢١ـدا، بڕیارم دا. واتە هەم لە ڕۆژ و هەم ژمارەکە و هەمیش بڕیارم دا، نەک بڕیارمدا.
٢. ئەو هێشتا خۆی بۆ ساخ نەبۆتەوە کە لە سەرەتای وشەدا، پیتی (ڕ، ر) کامیان بنووسێت، ئەگەرچی دوو ڕا هەیە، بەڵام ڕای یەکەمیان ستاندارترە، کە لە سەرەتای وشەدا (ڕ) دەنووسرێت نەک (ر)، بەڵام هەڵەی هێندە زۆرن لە هەژمار نایەت، هەیە بە (ر) نووسیویەتی و هەیشە بە (ڕ) نووسیویەتی. بۆیە دەتوانن خۆتان بە دوایدا بگەڕێن و بیخوێننەوە لە هەر لاپەڕەک و دێڕێکدا بەرچاوتان دەکەوێت.
٣. هەر لە لاپەڕە (٤)دا، نووسیویەتی: (ببم ودەقێکی تازە) هەڵەیە، (ببم و دەقێکی تازە) درووستە. (بدۆزمەوەو) هەڵەیە و (بدۆزمەوە و) درووستە. لەدوای وشەکە فاریزە دادەنرێت، نەک وشە، بۆشایی ئینجا فاریزە بێت، وەکوو (لە فەیسبووک ، بڵاوی بکەمەوە) هەڵەیە و (لە فەیسبووک، بڵاوی بکەمەوە) درووستە. دیسانەوە (لە رۆژی٢٠٢١/٦/٢٦) هەڵە هاتۆتەوە ناو نووسین. هەروەها (دەقی نوێ ،) نا، بەڵکوو (دەقی نوێ،) درووستە. هەروەها (رۆژانی٩ و ١٠ ی مانگی یازدە بوو ،) نا، بەڵکوو (ڕۆژانی ٩ و ١٠ی مانگی یازدە،) درووستە. (قەستەرەو شەبەکەو بالۆنم بۆ کرا) نا، بەڵکوو (قەستەرە و شەبەکە و بالۆن/ باڵۆنم بۆ کرا) درووستە. هەروەها (لەماوەی) نا، بەڵکوو (لە ماوەی). (سەدوحەفتاو یەک ڕۆژدا) نا، بەڵکوو (سەد و حەفتاویەک ڕۆژدا). (لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ شیعر دێتە خوارێ..وەک ئەوەی بیانەوێ…) نا، بەڵکوو (لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ شیعر دێتە خوارێ، وەک ئەوەی بیانەوێ). (جۆرە پێغەمبەرێکە لە دەرەوەی ویستی خۆی) نا، بەڵکوو (جۆرە پێغەمبەرێکە لە دەرەوەی ویستی خۆی) واتە دوو بۆشایی/ سپەیس لە نێوان وشەکان بەڵکوو یەک بۆشایی پێویستە. لێرەوە لەسەر بۆشایی نێوان وشەکان قسە ناکەین، سەدان وشە ڕستە و وشەی ئاوها هەیە کە بە هەڵە دوو بۆشایی تا سێ بۆشایی کەوتۆتە ناو وشەکانەوە. ئینجا نووسیویەتی: (دەکرێتەوە.لای ئەوان جبرائیل ، (شیعرائیل )ەو پەیامهێنەو کاری شاعیریش تەنیا وەرگرتن و نوسینی پەیامە هاتووەکەیە…) کە ئەم دێڕە دەبێت ئاوها بێت: (دەکرێتەوە. لای ئەوان جوبرائیل/ جبرائیل، (شیعرائیل)ە و پەیامهێنە و کاری شاعیریش تەنیا وەرگرتنی نووسینی پەیامە هاتووەکەیە).
٤. لە بەشێکی دیکەی (شیعرائیل)ـدا ئاوهای نووسیوە: ((من پرۆسەی بەرهەم هێنانی شیعر بەتەواوی پێجەوانەی ئەوە دەبینم.نا هەرگیز شاعیر چاوەڕێی پەیامهێن ناکات، بەڵکو خۆی بەدوای دۆزینەوەی دەقدا دەگەڕێ و کنە دەکاو هەڵدەکۆڵێ ودەپشکنێ ولێرەو لەوێ دەیاندۆزێتەوە. من پێموایە لە ئەزەلەوە هەموو دەقێکی شیعری هەیەو هەبووە بەڵام شاعیر وەک ئاسەواردۆز(منقب) دەبێ ورد ورد بگەڕێ و بیاندۆزێتەو پاکیان کاتەوەو دووبارە بەزمانی سەردەمەکە داینڕێژێتەوە لە مۆزەی شیعردا نمایشیان بکات.)) ئەگەر سەیری ئەم نووسینە بکەین، پڕە لە هەڵە، (بەرهەم هێنانی) نا، بەڵکوو (بەرهەمهێنانی). (بەتەواوی) نا، بەڵکوو (بە تەواوی). (دەبینم.نا هەرگیز شاعیر چاوەڕێی پەیامهێن ناکات) نا، بەڵکوو (دەبینم. نا هەرگیز شاعیر چاوەڕێی پەیامهێن ناکات). (بەڵکو) نا، (بەڵکوو). (بەدوای) نا، بە دوای دۆزینەوەی دەقدا دەگەڕێ. (دەکاو هەڵدەکۆڵێ) نا، (دەکا و هەڵدەکۆڵێ). (ودەپشکنێ ولێرەو لەوێ دەیاندۆزێتەوە) نا، بەڵکوو (و دەپشکنێ و لێرەولەوێ دەیاندۆزێتەوە). (پێموایە) نا، (پێم وایە). (هەیەو هەبووە) نا، (هەیە و هەبووە). ئینجا دوای هەیە و هەبووە، فاریزە دادەنرێت، ئینجا بەڵام دەنووسرێت. (بیاندۆزێتەو) نا، (بیاندۆزێتەوە و). (کاتەوەو) نا، (کاتەوە و). (بەزمانی) نا، (بە زمانی).
لێرەدا تەنیا هەڵەی لاپەڕەی (٤) بوو خستمانە ڕوو، با ڕەخنەگرێکی دیکەش لە لاپەڕە (٥)ـدا بیدۆزێتەوە، یان نووسەر خۆی پێیدا بچێتەوە کە ڕێنووس و خاڵبەندی و ڕێزمانی تووشی چ دەردێک کردووە.

لێرەدا لەبارەی دوو دەقی ژمارەی شیعرەکانییەوە، هەڵەکان و سەرنجی خۆم دەخەمە ڕوو نەک هەر سەد و ‌حەفتاویەک دەقەکەی؛
١. دەقی ژمارە (١)، بە ناوی (کەنداو)، لاپەڕە (٦-٧)، هەر لە سەرەتاوە دەڵێت: (بەجۆگەم گوت؛) دەبێت بنووسرێت: (بە جۆگەم گوت؛ دواتر دەڵێت: (بۆوا) کە (بۆ وا) درووستە. (ڕێدەکەی) نا، بەڵکوو (ڕێ دەکەی) درووستە. نانەویت !) نا، بەڵکوو (نانەویت!) کە هەرگیز لەدوای وشە ئینجا بۆشایی ئینجا خاڵ، فاریزە، سەرسڕمان، پرسیار و خاڵبۆر نایەت. نووسەر خۆی بۆ ساخ ناکرێتەوە و شارەزایی لە (یەک ‘واو’ و دوو ‘واو’دا نییە) و هەر لە دوو دێڕی بەدوای یەکدا، دوو هەڵە دەکات، دەنووسێت: (بیگەیەنم بە دەستی ڕووبار. بەڕوبارم گوت؛) کە لێرەدا (بەڕوبارم) گوت دوو هەڵەی تێدایە، دەبێت ئاوها بنووسرێت: (بە ڕووبارم گوت). دیسانەوە (کەدەست/ بەقژی/ هاورێیەکم/ تینووەو/ دواکەوم/ بەکٶڵ/ بۆبەرم) نا، بەڵکوو ئەمانە (کە دەست/ بە قژی/ هاوڕێیەکم/ تینووە و/ دوا کەوم/ بەکوڵ/ بۆ بەرم) درووستن. ئەوە هیچ لەبارەی خاڵبۆرەوە قسە ناکەم، چونکە لە هیچ شوێنێکی ئەم دەقانەیدا بە درووستی داینەناوە، دەنا بە سەد لاپەڕەش ئەم نووسینە تەواو نابێت. ئەم بەڕێزە هەر خۆی لەو ژمارەدا دەنووسێت: (بەزێی/ لە جۆگەلەی/ لەکانی) کە (بە زێی/ لە جۆگەلەی/ لە کانی) درووستە، واتە لە جۆگەلەیی درووستی نووسیوە، کەچی وشەی پێشتر و دواتری هەڵە بە کار هێناوەوەتەوە! هەروەها لە ڕۆژبەری نووسینەکانی دەقەکەدا، پێچەوانەوە نووسراوە، گشتیان بە هەڵە نووسراون، بۆ نموونە: (٢٦/٦/٢٠٢١) درووستە، ئەو (٢٠٢١/٦/٢٦)ـی نووسیوە.

٢. دەقی ژمارە (٢)، لاپەڕە (٨)، تووشی جووینەوەی شیعری خۆی بووە. بە هەڵەی ڕێنووسی خۆی شیعرەکەی دادەنێمەوە و دواتر لەبارەی دەدوێم و ڕاستی دەکەمەوە. ئەمەش شیعرەکەیە؛

(لەشەوێکی سەرماو سۆڵی پایزدا،
کەدارستان خەریکی خۆ ڕووت کردنەوە بوو؛
هەور بەتۆبزی
لەچکێک و
مانتۆیەک و
مەقنەیەکی ،
کرد بەبەری مانگدا.
دەنا مانگ،
لە ڕەچەڵەکدا؛
ژنێکی عەلمانی سفوورە
هەمیشە تەنوورەیەکی کورت کورتی لەبەردایە،
کە لەبەردەممانا سەردەکەوێتە سەرپەیژەی ئاسمان،
دەرپێ زیوینەکەی دەدرەوشێتەوە.)

هەر لە یەکەم دێڕییەوە تا کۆتاییی ئەو شیعرەی، پات بوونەوەی دێڕ و وشە جووینەوەی خۆیەتی و هیچی پێ نییە بۆ گوتن، تەنیا یەک شتی گۆڕیوە لەم شیعرەدا، ئەویش دێڕە شیعری لێکداون و ناونیشانی (عەلمانی) بۆ زیاد کردووە. تێگەییشتنەکە بۆ عەلمانی درووستە، بەڵام شیعرەکە چووەتە باری خەسارناسی شیعرەوە.
ئەوە هەڵەکانیش لێرەدا هەندێکیان دەخەمە ڕوو؛ (لەشەوێکی) نا، بەڵکوو (لە شەوێکی). (سەرماو سۆڵی) نا، بەڵکوو (سەرماوسۆڵی). (کەدارستان) نا، بەڵکوو (کە دارستان). (مەقنەیەکی ،) نا، بەڵکوو (مەقنەیەکی،). (لەبەردەممانا) نا، بەڵکوو (لە بەردەمماندا/ لە بەردەممانا). (سەرپەیژەی) نا، بەڵکوو (سەر پەیژەی).

٣. دەقی ژمارە (٣)، لاپەڕە (١٠)، ناونیشانە لاوەکییەکە ئاوهای نووسیوە: (ئەم دەقەم لەپێکەشەرابێکی موکریدا ، دۆزییەوە)، ڕاستییەکەی دەبێت ئاوها بێت: (ئەم دەقەم لە پێکەشەرابێکی موکریدا، دۆزییەوە). هەر لە سەرەتای ئەم دەقەوە، (لە)ی بیر چووە، نووسیویەتی: (دوای مردنی “موکری”دا بێ هاوڕێ مامەوە) کە دەبێت ئاوها بێت: (لەدوای مردنی “موکری”ـدا، بێ هاوڕێ مامەوە). نووسیویەتی: (من مرۆڤی نابیناو نابیست و ناگۆم خۆشتر دەوێن.) هاتووە (نابیناو) بەسەرەیەکەوە نووسیویەتی و (نابیست و) جیای کردووەتەوە، کە دەبێت (من مرۆڤی نابینا و نابیست و ناگۆم خۆشن دەوێن) بێت. لە پەراوێزەکەشدا، لە لاپەڕە (١١)دا، لەبری (ڕۆماننووس)، (ڕۆامننوس)ـی نووسیوە. نووسیویەتی: (نەتوانێ قسە بکات.ڵاڵ) دەبێت بۆشایی هەبێت لەدوای خاڵی بکات، ئینجا ڵاڵ بنووسێت.

خوێنەری بەڕێز، ئەگەر بێت و من هەموو ڕەخنەکانم بخەمە ڕوو، دەبێت نووسینەکەم دوو هێندەی کتێبەکەی ئەو درێژتر بێت. من ئەو کاتەم نییە دابنیشم بۆی چاک بکەمەوە و بۆی دەستنیشان بکەم. ئەو لە زۆر شتدا ناشارەزایە، لەبری (ساز)ی دەمیرتاش بنووسێت، تەنبووری نووسیوە. ئەو تەنبوور و سازی جیا نەکردۆتەوە. گرفتەکە لە ئاگاییی خۆیەوەتی کە نائاگایە بە زمان و ڕێنووس و خاڵبەندی و ڕێزمان. ئەگەر من بم، ئەو کتێبە هەڵدەگرمەوە لە بازاڕەکان، نەک لە بۆنەدا بە واژۆوە خۆمی پێوە دەربخەم. من تەنیا لە لاپەڕە (٤ بۆ ١١)م دیاری کردووە، ئەو زبڵخانەیەم بەرچاو خستن، ئاخۆ ئەگەر هەمووی بخەمە ڕوو، چۆن و چ دەبێت؟ بۆیە ئەم کتێبە فێڵی لە من نەکرد، ئەگەر دیزاینەکەی ناوەوەی جوانیش بێت، ڕاستییەکەی نووسینی ناوەوەی زۆر ناخی هەژاندم کە ئەمە زمان و ڕێنووسی شاعیرێکی چل ساڵ بێت.

پێشەوا کاکەیی




دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا.(٢).. شەماڵ بارەوانی

بەشی دوو/

ڕۆڵەکەی میتراو نەوەکەی مێد،

ئیتر تۆ وەکوو ئەو کەسەی پێشووتر کۆتاییت پێهات و مردیت، ئیتر دووبارە و بە ناوێکیتر و بوونێکیتر و ڕۆحێکیتر و فیکرێکیتر و شێوازێکیترەوە لە دایک بوویتەوە و لەمەودووا من پێت دەڵێم:ئێزدین.

تەواو؟ پێی ڕازیت و قبوڵتە ئەم ناوە؟

باپیرەگیان: هەرچەندە من:باوەڕم بە:(مذهب تناسخ: ئاڵوگۆڕ بوونی گیان لەپاش مردن) نییە.

وەلێ گەیشتووم بەو قەناعەتەی کە  هەر لە ژیانەدا و  بەر لەمردن،

دۆنادۆنێکی ڕۆحیانە و سایکۆلۆجیانە و  فیکریانە و مەعنەویانە بۆ زۆرێک لە مرۆڤەکانی ئەو سەردەمە، ئەرک و ئەخلاق و تابڵێیت پێتڤی و گرنگە، بە تایبەتی ئەو مرۆڤانەی، کە بە کۆمەڵێک فاکتەر و هۆکار، لە مرۆڤایەتی دوورخراونەتەوە و لە ئینسانی بوون داچۆڕاون، ئەوانە پێویسته لەو بەرگە قێزەونەی فیکری فاشیتەت و دەمارگیری ئایینی و تۆندڕۆیی ئیدەلۆژی و پەتای مەزهەگەرایی و مێنتاڵێتی خێڵگەرایی بێنە دەر، پێویستە لەو شێوە ناشیرینەی بیرکردنەوە و فۆرمە قێزەونەی بوونیان بێنە دەر، ئەوانەی هەموو شتێکن تەنها مرۆڤ نەبێت، باشترە لەڕێگای دونادۆنەوە، بڕۆنە ناو بەرگی سەگ، کەر، پشیلە، جرجێک،  یاخود مانگایەک، دڵنیام ئەوکات زۆر لەو مرۆڤبوونە نامرۆڤ و کارتۆنیەی ئێستایان بێ زیانتر و بەوەفاتر و بە سوودتر و باشتر دەبن.

زۆر ڕاستە، بەڵام تۆ وڵامی پرسیارەکەت نەدامەوە ڕۆڵەکەم؟

باپیرەگیان: ئاساییە، پێم دەڵێیت:ئاهۆرا، میترا، ماد، دیاکۆ، ئێزدین، ئەهریمەن، یان ناوێکی یارسانی و هەرچی، گرنگ ناوێکی کوردانەی ڕەسەن بێت و گوزارشت بێت لە ئازاری کوردبوون و ناسنامە و مێژووی کورد بوونم.

هەر چەندە من: سەبارەت بە کەسێکی لائیکم، وەلێ من بێ خوانیم و باوەڕدارم و ئینجا ئێزدیاتیش وەکو و زەردەشتیاتی و یارسانی مێژوو و ڕابردووی من و  ئایینی باب و باپیرانی منە و پاشان من،  هەرگیز، حاشا لەو مێژوو و ڕابردووەی خۆم ناکەم و شانازیشی پێوە دەکەم.

هەر کەسێک و نەتەوەیەکیش مێژووی نەبێت، ئێستا و داهاتووشی نابێت.

ئینجا چۆن ئەو باپیرەی لە دۆزەخی ڕزگارکردم و لە هانای ڕۆڵەکەی خۆی هات، قسەی دەشکێنم؟

ئافەرین ڕۆڵەکەی من، داسنی ڕەسەن و نەوەی میترایی، ئاری ڕەگەزەکەی خۆم، تۆ هەڵۆی زاگرۆسی، زاگرۆس.

باپیرە دەزانی چی؟

چی؟

ئەوڕۆژه لە چات، بە هاوڕیێەکی یارسانیم لە شارۆچکەی خەبات وت:ناوێکی کاکەییانەم دەوێت، ناوێک، کە لەناو ئێوە پیرۆز بێت،

دەزانی چی ناوێکی بۆ نووسیم؟

چی؟

عەلی!

هاهاها یارسانیم ڕۆ، کوردبوونم ڕۆ، ئایین و مێژووی باب و باپیرانم ڕۆ.

پێم وت: عەلی چی کاکە، عەلی ناوێکی عەرەبی و ئیسلامیە و یارسانی ئایینێکی ڕەسەنی کوردە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ بەر لە هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە.

ڕۆڵەکەم: سونە و شیعە، لەژێر ناوی مەزهەب و شتەوە سەتان ساڵە ڕۆڵەکانی من، کوردی ڕەسەن پەرت و وێران و بە تەعریب و بە مەزهەب گەرا دەکەن و هەوڵ دەدەن هەست و ڕۆح و هەموو شتێکی کوردانەیان لە ناخدا بکوژن.

ئینجا ئەو برادەرە کە ناوی عەلی داوە بە تۆ، لە نەشارەزایی و بێ ئاگایی و بەستەزمانی خۆیەتی سەبارەت بە ئایینی یارسان و، مێژووی یارسانیەت( بۆ سەردەمی میترایییەکان ٤٠٠٠–٥٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە) “

هەرچەندە”سوڵتان سەھاک گۆرانکاری خستۆتە ناو ئەم ئایینە کوردییە کۆنە، بۆ پارێزگاری لە ئایینەکە و ھەوڵدانی ڕواڵەتی ئاینەکەی بە عەلی کوری تالیب داپۆشیوە بۆ ئەوەی بتوانێت یار و یاوەرانی بپارێزێت. “(١).

گەرنا ئایینی یارسانیەتیش، یەکێک لە ئایینە ڕەسەن و ئێزدانییەکان.

تۆسەیرکە هەریەک لە ئاینی زەردەشتی، یارسانی و عەلەوییەکانی باکور،  لە چەندین ئەرک و شێوازدا لە یەک دەچن. کە هەموویان بە ئاینەکانی ئێزدانی ناسراون. لە:

-ھەبوونی پیر

-ڕێزگرتن و پیرۆز زانینی سەرچاوە سروشتییەکان وەک ئاو، ھەوا و ئاگر

-بەکارھێنانی موسیقا، وەک دەف و تەموورە، بۆ ڕێوڕەسمی ئایینی

-ھێشتنەوەی سمێڵ-لەناو یارسانی و ئێزدیدا

ھەر چوار ئایینەکە چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەبینن

لەبەرکردنی جلی و بەرگی ڕەنگ سپی بۆ پیاوانی ئاینی”(٢).

گیانەکەم،  ئینجا ئەو برادەرە کەوا ناوی عەلی بۆتو نووسیوە ئەوەیە مەسەلەکە وەک گوتم.

ڕۆڵەکەم:

 ئێستاش ئەوە کاریگەری شیعەگەرێتی و کاری شیعەیه، دەیەوێت یارسانەکان وەکو کوردانی فەیلی لێ بکات و بە هەمان دەردی مەزهەبگەرێتی ماڵیان وێران بکات.

ئەو کوردە داماوەیش هێندە دڵپاک و سادە لەوح و خەشیم حاڵە، هەزا ساڵە بەسەر عەلی و عومەر و کێ دابەش بووەو شەڕێکی خۆ تڕێن و بەتاڵ و بێ مانا و بۆش بۆ کلتور و مێژوو و زمانی خەڵکی تر دەکات و وازی لە مێژوو و ڕابردووی خوی هێناوە.

ئاخ ڕۆڵەکەم ئاخ،  ئەو کوردە تاکەی ئاقڵ نابێت؟!

هێندەی پاشکۆیەتی و شەڕی بۆ عەلی و عومەر و کێ و کێ کرد و  خۆی بۆ خەڵکیتر کرد بە قۆچی قوربانی، چارەگی ئەمە،  شوێن کەیخوسرە و  دیاکۆکانی خۆی کەوتبوایە و شەڕ و بەرگری بۆ خاک و زمان و  شەڕەفی  خۆی  بکردبوایە، ئێستا نەک دەوڵەت، بەڵکو خاوەنی ئیمپڕاتۆڕێکی مەزنی کوردی بوو لە نموونەی ئمپڕاتۆڕیەتی مێد بوو.

وەلێ ئەفسوس ڕۆڵەکەم،

دوژمنانی ئایین و مێژوو و هەموو شتێکی کورد هاتن و  لەسەت ڕێگاوە هەوڵیان دا لە ڕابردووی خۆمان نامۆمان بکەن و مێژوو و ئایین  و کولتوور و زمان و هەموو شتێکمان بە عەرەب و تورک و پارس بکەن.

تۆ سەیرکە،

ڕۆڵەکانی من(ئێزدیەکان) سەرەڕای زیاتر لە هەفتا و سێ فەرمان و جینۆساید، وەلێ ئەوان ڕادەستی هیچ هێزێکی تاریکپەرست و گرووپێکی هۆڤەکان نەبوون، دەستبەرداری زمان و نەریت و ئایین و کولتوور و ڕابردوو و مێژووی کوردانەی خۆیان نەبوون.

گەرچی دووژمن: عەرەب ،تورک و پارسە ڕاسیزم و شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستەکان، بە چەندین ڕێگەی جۆر بە جۆرەوە، سەتان ساڵە، هەوڵدەدەن هەستی نەتەوەیی ئێزدیەکان لاوازبکەن و کوردبوون لە ناخیان بکوژن و لە کورد بوونیان جیابکەنەوەو بیان کەن بە عەرەب، یان هەرهیچ نەبێت، وایان لێبکەن بڵێن ئێمە کورد نین!

 گەرچی لەو هەوڵە نەزۆکەیان توانیان وا لە هەندێک لە ڕۆڵەکانی میترایی و  نەوەکانی ماد و

Shamal Ismael Kareem

کوردانی ئێزدایی لە چەشنی (نادیەموراد) بکەن، بڵێن ئێمە کورد نین، بەڵام نەیان توانی بەو پیلانە شۆڤێنی و نەگریسە و هەوڵە فاشیستەیان تۆی ئەو قەناعەتە باتل و بەتال و بۆشە، لە دڵ و دەروونی زۆربەی ئێزدیەکان بچێنن، بۆیە شکستیان خوارد.

باپیرە گیان زۆر ڕاستە.

 نادیه خان، ڕاستە دڵشکاو، بریندار  و ماتەمدارە، ئێمە لە ئازار و موعاناتەکانی تێدەگەین و وەکو کوردێک هاوبەشی خەم و ئازارو فرمێسکەکانی ئەوین، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانێت، هەر هەوڵێک، جا هەر کەسێک بێت بۆ جیاکردنەوەی کوردانی ئێزدی لە کوردبوون و دابڕانی شنگال لە کوردستان، ئەوە پیلان و ئەجێندای نەیارە و لە بەرژەوەندی ئامانجە گڵاوەکەی دوژمنانە و بە زیانی کوردانی ئێزیدی دەشکێتەوە و چاکە و فەزل و حەسەناتەکەی هەمووی دەچێتەوە سەبەتەی گلێشی نەیار و گیرفانی دوژمنانی خاتو نادیە و هەموو کوردەوە.

 ئەو دوژمانەی (تورک وپارس و عەرەب)ــە ڕەگەز پەرست و دەمارگیرەکان، گەر لە هیچ شتێک تەبا و یەک و یەکگرتوو نەبن، ئەوا بۆ پەرتەوازکردن و لاوازکردن و پاکتاوکردن و  لێدان و لەناوبردن و جینۆسایدکردن و فەرمانکردن و قڕکردن و ئەنفالکردن و دووژمنایەتی کردنی کورد تەباو براو زۆر یەکگرتوون و ئەوەی لە دەستیان بێت و هاتبێت، کەمتەرخەمیان لێ نەکردووەو ناشیکەن هەرگیز.

 ئە ودوژمنانەی چۆن لە ڕۆژهەڵات، لەمێژە هەوڵدەدەن کوردانی بەختیاری لە کوردبوون دوور بخەنەوەو وایان لێ بکەن بڵێن: ئێمە کوردنین، لە باکوری کوردستانیش هەوڵدەدەن وا لە کوردە عەلەوی و زازاکیەکان بکەن. لە ڕۆژئاواو لە باشوری کوردستانیش ئێزدیەکان و کوردانی شەبەک و فەیلی.

 جا بە پیلانی ئایینی، یاخود مەزهەب، یان ترساندن و تیرۆر و بە زۆر سەپاندنی ئایین، یان داگیرکردن و گۆڕینی دیموگرافیاو جوگرافیای کوردستان، یاخود بە شۆرینەوەی دەماغ و ئەقڵ بێت، ئەوە دوژمنانمان لەهەوڵدان ناکەون و بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پیلانە دۆزەخیەکانیان.

 لە دەرەنجامی ئەو هەوڵە بەردەوام و نەفرەتاوی و نەزوکەیان، گەر بەڕێژەیەکی کەمیش بێت، توانییان بەشێکی کەمی کوردانی ئێزدی، شەبەک ، فەیلی،(تەنانەت لەناوکوردانی هەورامیش دەنگێکی نەشاز درووست بووە دەڵێت ئێمە کورد نین) والێ بکەن لە خشتەبەرن و فریوی نەیاران بخۆن و بڵێن:ئێمە کورد نین!

بەڵام دواجار ئەوە کەمێکی زۆر کەمن و زۆرینەی ئەوانەیتریان شانازی بە کوردبوونی خۆیانەوەدەکەن.

بەداخەوە ڕۆڵە شیرینەکەم، زۆر ڕاستە هەندێک لە ڕۆڵەکانی منیان وا لێکرد کە فریو بخۆن و بڵێن ئێمە کورد نین، نەخێر، ئێمە کوردی ڕەسەنین، چاوگی کوردایەتین، دوژمنان هەزاران ساڵە هەوڵی کوشتن و ئایین گۆڕینمان دەدەن، بەڵام چەندمان لێ بەزۆر و لە ژێر فشار و هەڕەشە و فەرمان و کوشتن بکەن بە هەر ئایینێکی تر،  لەوانەی خۆ ڕاگرنەبوون

دەنا ئێزدی نابێت ئیرادەی لاواز بێت و چۆک دابدات و سەری خۆی بۆ پیلانی دووژمن و هۆڤان بچەمینیت و دەبێ وەکوو پیاو ژنە قارەمانەکانی کۆجۆ بن و مەرگ هەڵبژێرن، مەرگ،  نەک دۆڕان و ئایین گۆڕین.

—–

١-یارسانەکان کێن و یارسانی چییە ؟،  ماڵپەڕی:کوردستان پۆست، زانیار ٧\٢\٢٠٢٢،

٢-هەمان سەرچاوەی پێشوو.




لە ڕەخنەی لۆمپنیزمی نەتەوەیی-ئایینیدا.. دیمانەی خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر
٢٣\٩\٢٠٢٢

خەلیل کەیوان: ڕیشە و سەرچاوەی ئاوخواردنەوەی لۆمپەنیزم لە کۆمەڵگا و لە سیاسەتدا کوێدایە؟ بۆچی هەندێ هێزی ڕاستڕەو هاوسۆزی و یاوەری بەکرێگیراوان و ئەلیکترۆنیەکانی ڕێژیم دەکەن لە دروستکردنی ژینگەیەکی پیس و ژەهراوی لە فەزای مەجازی و سۆشیال میدیادا؟ هێزی ڕاست و ئایینی لەم بوارەدا چ خاڵێکی هاوبەشیان لەگەڵ یەکتردا هەیە؟ چۆن دەتوانیت مامەڵە لەگەڵ ئەم رێبازە وێرانکەرەدا بکەیت؟ ئەم پرسیارانە لەگەڵ حامید تەقواییدا دەخەینە بەرباس.
حەمید تەقوایی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو حاڵەتی پڕ لەهات وهاواری لۆمپنیزممان بەرەوڕوو بووینەوە، ئابی گۆرانیبێژی پۆپی فارسی بە بیانووی ئەوەی لە کۆنسێرتێکدا گۆرانی “خەلیحی هەمیشە فارسی”ی پێشکەش نەکردووە، تووشی سووکایەتی و بێڕێزی و تەنانەت هێرشی شەخسی بویەوە لە دوبەی. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، دوای کۆچی دوایی ڕەزا براهنی، شاعیر، نووسەر، ڕەخنەگری ئەدەبی، چالاکی سیاسی، ڕووبەڕووی هەمان دۆخ بووین. بۆچی حکومەت و سایبریەکان لەگەڵ هەندێک هێزی ڕاستڕەودا پێکەوە دەوەستن و دەبنە یەک دەنگ لەم حاڵەتانەدا و هەندێک جاریش بە چەکی لۆمپنیزمەوە دێنە مەیدان؟ بۆچونی ئێوە لەم بارەیەوە چیە؟
حەمید تەقوایی: بە بڕوای من لۆمپێنیزم یەکێکە لە سیما هاوبەشەکانی ئایین و ناسیۆنالیزم. نەک هەر لە کۆمەڵگای ئێراندا، بەڵکو لە هەموو شوێنێکی جیهاندا، دەبینیت کە لۆمپنەکان ئەو چینانەن کە خۆیان قوربانی کۆمەڵگای چینایەتین، لە ئێرانیشدا بە کڵاوی مەخمەلی، کەسانی نەزان و هتد ناویان دەبەن، ئەمانە هەمیشە ئەو چینانەن کە… ئامرازەکانی بزووتنەوە ئاینییەکان و یان ڕەوتە ناسیۆنالیستەکان بوون. هەرچەندە توێژی لۆمپنەکان خۆیان هیچ بنەمایەک و هیچ ڕێبازێکی فیکری و ئەخلاقیان نییە، بەڵام تووشی جۆرێک لە دەمارگیری و بیروباوەڕ بووە کە لەسەر بنەمای دۆگما و تابۆی ئایینی-نەتەوەیی-نیشتمانپەروەری دامەزراوە. بۆ نموونە خۆشەویستی بۆ “مەولا عەلی” سیمایەکی خەڵکە نەزانەکانی ئێرانە، یاخود ڕەخنەگرتن لە خاک و ئاڵا و “جەنگاوەرانی دێرین” هتد هەمیشە سیمایەکی لومپەنەکان بووە. دەتوانن لە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزە ڕاستڕەوەکاندا کە باستان کرد و ئەو کەشوهەوا ژەهراوییەی کە دروستیان کردووە، شوێنەواری ئەم جۆرە لۆمپنیزمە دەبینن.
خەلیل کەیوان: ڕەنگە تۆ ئاشنای گۆرانی “هەمیشە کەنداوی فارس” بیت، کە ئابی بەزۆری لە کۆنسێرتەکانیدا دەیڵێت. ویستم بپرسم ڕای ئێوە چییە لەسەر ئەو مشتومڕانەی لەسەر ئەم گۆرانییە هاتە ئاراوە و ئەو هێرشانەی کە هێزە ڕاستڕەوەکان و میدیاکانی حکومەت بۆ سەر ئیبی دەستیان پێکرد؟
حەمید تەقوایی: ئەبی ساڵانێک لەمەوبەر ئەم گۆرانییەی وتبوو، جارێکیش ڕەخنەی گرتبوو لە وتنی گۆرانییەکی لەو شێوەیە لەژێر ناونیشانی “نۆستالژیک بووم”، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا وەک گۆرانیبێژێک مافی ئەوەی هەیە هەر گۆرانییەکی خۆی لە شوێنێک بڵێت و لە لە شوێنێکی تر نەیڵێتەوە. ئەم هێرشە ڕاستڕەو و فاشیستییە کە لە ئێستادا بۆ ئەبی دەکرێت، هێرش دەکاتە سەر خاڵە بەهێزەکەی، واتە بۆچی ئەم گۆرانییەی نەگوتەوە. بەڕای من ئەو مشتومڕانەی لەسەر ئەم پرسە دەستیپێکردووە، بەڕوونی ئەوە دەردەخات کە بۆچی ئەم گۆرانییە کۆنەپەرستانە و تەفرەقە ئامێزە. ئەمە گۆرانییەکی کۆنەپەرستانەیە کە ناوەرۆکەکەی ئاو کردنە بەئاشی هەمان ئەو هێزە ناسیۆنالیستیانەدا کە ئێستا هێرش دەکەنە سەر ئابی. باسەکە لەسەر ئەوە نییە کە هەڵوێستی سیاسی ئابی چی بووە یان چییە؟ من ناچمە ناو ئەم باسەوە. هه ر هه ڵوێستێكی هه بێت، به رگریكردن له ئابی له به رامبه ر هێرشی ڕاسته كاندا به مانای به رگریكردن له هه ڵوێسته كانی نییه ، به ڵكو به مانای داكۆكیكردنه له گۆرانیبێژێك كه مافی هه یه له هه ر شوێنێك بیه وێت هەر گۆرانییه ك بڵێت یان نه ڵێته وه . وە دووەم: وەڵامێکە بۆ ڕەفتارێکی تەواو قێزەونی دژە مرۆڤانەی لۆمپنیە بۆ گۆرانیبێژێک بۆ بڕیاری دروست بۆ خۆبەدوورگرتن لە وتنی گۆرانییەکی ڕقاوی و ئاژاوەنێرەوە. هیوادارم لە هیچ شوێنێک ئەم گۆرانییە نەڵێت.
بەڵام بەبێ گوێدانەمامەڵە لەگەڵ گۆرانییەک، تەواوی ئەو مشتومڕەی کە لەسەر ناوی خەلیج دەستیان پێکردووە، تەواو بێمانایە. باسەکە لەسەر ناوێکە. هەروەها کەنداوی مەکسیکمان هەیە، زەریای هیندیمان هەیە، زۆر حاڵەتمان هەیە کە ناوی وڵاتێک لەسەر زەریایەک یان دەریاچەیەک یان کەنداوێک بێت و هتد. ئەمەش مافێکی تایبەت بە خەڵکی ئەو وڵاتە نادات، هەروەها بە مانای ئەوە نییە کە خەڵکی دیکە لە تەنیشت ئەو وڵاتەوە ناژین یان مافی بەکارهێنانیان نییە. گۆڕینی ناو هیچ شتێک ناگۆڕێت، بەڵکو ناسیۆنالیزم بەدوای گەورەییدا دەگەڕێت بەدوای پیرۆزی و ڕێوڕەسمی خۆیدا دەگەڕێت لە ناوەکاندا، چونکە ئامانجە چینایەتییەکانی پێویستی پێیەتی. لە ڕاستیدا جەماوەری خەڵک هیچ ڕەخنەیەکیان لە ناوەکان نییە. خەڵک دەیانەوێت بە یەکسانی سوودمەند بن لە دیارییەکانی دەریا و زەریا و کەنداو و ڕووبار کە لە نزیکیەوە دەژین. شەڕ لەسەر ناوەکە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەستپێدەکات کە گرنگی بە مافی مرۆڤ و یەکسانی هەموو مرۆڤەکان نادەن، سەربەخۆ لەو شوناسە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر و ئایینی و نەتەوەییەی کە پێیانەوە بەستوون. بیرتانه له سه رده می شادا هه مان شتیان له سه ر ناوی (شه ت العرب) و ڕووباری ئه لوه ند ده سیتی پێكردبووه . ئەگەر ئاماژە بە ئینسایکلۆپیدیاکان بدەیت یان ئەمڕۆ ئاماژە بە ویکیپیدیا بکەیت، ئەوا تووشی ناوی شەتولعەرەب و کەنداوی فارس دەبیت. ئەم ناوانە لە سەردەمی ئێمەدا ئاسایی و نەریتن و هەتا و هەتایی نین. ئەگەر ناسیۆنالیستەکان خەڵک بە تەنیا جێبهێڵن کەس کێشەی لەگەڵ ئەم ناوانەدا نییە. ئەوە ناسیۆنالیزمە کە ئەم ناوانە دەکاتە ئاڵا، بە ڕێوڕەسم وپیرۆزی بۆ هێرشکردنە سەر بێگانەکان و هێرشکردنە سەر بیانیەکان و بڵاوکردنەوەی ڕق و دووبەرەکی لە نێوان فارس و عەرەبدا. ناسیۆنالیزمی فارسی دەستەواژەی شاتولعەرەب قبوڵ ناکات و ناسیۆنالیزمی عەرەبیش ناوی کەنداوی فارس قبوڵ ناکات. لە هەردوولا ئەم شەڕە بەتەواوی کۆنەپەرستانەیە، دژە مرۆڤە، و هیچ پەیوەندییەکی بە خۆشگوزەرانی و ژیانی خەڵکەوە نییە، و ئازادی و شارستانییەتی ئەو کۆمەڵگایانەی کە ئاوا دابەشیان دەکەن. دەبێت لەبەرانبەر ئەم دابەشکردنانەیاندا بوەستینەوە. ئەم ناکۆکییە لەسەر ناوی کەنداوی فارس، سووتەمەنی شەڕەکانی داهاتووە، باروتی شەڕی نەتەوەیی-میللیە و لە ڕابردووشدا ئەم ململانێ ناسیۆنالیستییە بنەمای ململانێی نێوان ئێران و عێراق بوو لەسەر شەت ئەلعەرەب لە سەردەمی… دەسەڵاتی شا و شەڕی هەشت ساڵەی سەردەمی کۆماری ئیسلامی تەنانەت ئەمڕۆش شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا بە هەمان جۆری مەیلە گەورەیی خواز و ناسیۆنالیستی سووتەمەنی پێدەدرێت.
پێویستە لە دژی ئەم دووبەرەکییە نەتەوەیی-ئایینانە بوەستینەوە و پوچەڵیان بکەینەوە. یەکێک لە ڕێگاکانی پوچەڵکردنەوەی ئەم جۆرە مشتومڕانە سود وەرگرتنە لە بەکارهێنانی ناوی بێلایەنانە. دیاردە سروشتییەکانی وەک دەریا و کەنداو و هتد، دەتوانن ناوی وڵاتانیان هەبێت، بەڵام کاتێک ئەمە دەبێتە ئامرازێک بۆ ڕق و کینەیەکی ناسیۆنالیستی، پێویستە ئەو ناوانە هەڵبژێردرێن کە مانای نەتەوەیی-نیشتمانپەروەری-نەتەوەیییان نییە.
لە هەموو حاڵەتێکدا کرۆکی ئەم ململانێیە لەسەر ناوەکان دژی بەرژەوەندی خەڵکە لە هەردوو وڵاتی عەرەبی و ئێراندا.
خەلیل کەیوان: بە جۆرێک باسی ڕەگ و ڕیشەی کێشەکەت کرد، ویستم بپرسم چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەستە نیشتمانپەروەری و ناسیۆنالیستیانەدا بکەین کە لەسەر ئەم جۆرە ناوانە سەرهەڵدەدەن و هەندێک جار هەڵدەقوڵێن و دەگۆڕدرێن بۆ شەڕ و ململانێیەکی گەورە، هەروەها هۆکاری ئەم جۆرە دەمارگیریە نەتەوەییەکان.وە نیشتمانپەروەری چییە؟
حەمید تەقوایی: بەرژەوەندییە زەمینیە زۆر تایبەتەکان، بەرژەوەندییە چینایەتییە زۆر تایبەت و دیارەکان لە پشتی ئەم جۆرە لە دەمارگیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەرانەن و باسەکە تەنیا پەیوەندی بە ناوی کەنداوی فارسەوە نییە. ئەمڕۆ پرسی ئاڵای سێ ڕەنگ، یەکپارچەیی خاک، مێژووی باوباپیران، کورشی گەورە، خاوەندارێتی سێ دوورگەی تونب و گەورە و بچووک و ئەبو موسا و هتد، هەمووی کۆمەڵەیەکن کە سیستەمی بەهای ناسیۆنالیستەکان پێکدەهێنن. ئەمانە زنجیرەیەک ناون، زنجیرەیەک ئایکۆن و زنجیرەیەک هێما کە دەبێت ببینرێت، چی لەپشتەوەیە؟ بۆچی ئەمانە زۆر گرنگن؟ بۆچی ئەم هێمایانە لە چاوی ناسیۆنالیستەکاندا بەهای دەیان و سەدان جار زیاترە لە ژیانی مرۆڤەکان؟ بۆچی ناوی کەنداو بۆ ئەوان گرنگە و هەژاری و بێ مافی ئەو جەماوەرەی کە لە هەردوو دیوی کەنداودا دەژین گریمانە نەکرێت ؟ نە ئەو کوشتنی شەرەفانەی کە ڕۆژانە لە ئێران ڕوودەدەن و نە ئەو هەزار و یەک بەڵایەی کە ڕۆژانە خەڵکی عەرەب و فارس ڕووبەڕووی دەبنەوە؟ ئەوان ئەمە نابینن، بەڵام کاتێک پیرۆزی و تابۆی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییان دەخرێتە ژێر پرسیارەوە، دەمارەکانی ملیان دەردەکەون.
لە پشت ئەم فاشیزمەوە کە دەیبینین، ئەم لۆمپنیزمەی کە دەیبینین، بەرژەوەندی چینێکی دیاریکراو هەیە. چینی سەرمایەداری، ئەوانەی ئەمڕۆ پێیان دەوترێت لەسەدا یەک، لە ڕاستیدا لە ژێر ناوی نیشتمان، نەتەوە، یەکپارچەیی خاک و هتد، بەرگری لە بەرژەوەندییە چینایەتییەکانی خۆی دەکات. وڵات و میللەت بوارێکی تایبەتی قازانج و بازاڕی کار و بازرگانییانە. پیرۆزی سنوورەکان بەو مانایەیە کە ئێمە دەمانەوێت بازاڕەکەمان، خاکەکەمان، کاریگەری و هەژموونی خۆمان بپارێزین، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانەی لەوێ دەژین نەیانویستبێت. پیرۆزی یەکپارچەیی خاک واتە ڕووبەڕووبوونەوەی بەشێک لە کۆمەڵگا کە ڕەنگە لەبەر هەزار و یەک هۆکار نەیەوێت لەژێر ناوی ئەو وڵاتەدا بژی. دەیەوێت ژیانێکی تر بژی، یان ببێتە ئۆتۆنۆم، یان سەربەخۆ بێت و هتد. پیرۆزی سنوورەکان بنەمایەکە بۆ ناسیۆنالیزم کە ئامادەن خوێن بڕێژن. ئامادەن هەزاران کەس بەکوشن بدەن، بەڵام یەکپارچەیی خاک بپارێزرێت. ئەم جۆرە تابۆ و پیرۆزیانە بۆ پاراستنی بازاڕ و بارودۆخی ئابووری و سامانە سروشتییەکان و ناوچەی کاریگەری و کارکردی سەرمایە و قازانجیان پێویستن. ئەمە بنەمای کێشەکەیە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە لە سیستمی بەهای ناسیونالیزمدا چ ناسیۆنالیزمی توندڕەو و ناتوندڕەو، جێگایەک بۆ مرۆڤ و بەها گشتگیر و یەکسانە ئینسانییەکان نییە، بەڵکو بە تەواوی سێبەری هێما و ئایکۆنەکانی وەک سنوور و ئاڵا، مێژوو و مێژووی باوباپیران، باڵادەستی نەتەوەیی و بێگانەپەرستی. زۆرترین قسە لەسەر ئێرانییەکان دەکەن، کە تا ئەو ڕادەیە ڕێزیان لێدەگیرێت کە ڕێز لە سنوور و ئاڵا و ئاو و خاک دەگرن، ئەگینا پێیان دەوترێت خائین و نیشتیمان فرۆش و هتد.
تەوەری مشتومڕەکانی ئەم دواییە لەسەر ناوی کەنداو هیچی تر نییە جگە لەوەی ئێران و ئێرانییەکان لە عەرەبەکان باڵاترن. ئەم مشتومڕە دەتوانێت بچێتە شەڕی دراوسێیەتی و کوشتنی “بیانییەکان”. مرۆڤ پێویستە زۆر وریا بێت بەرامبەر بەم ڕق و کینە، و ڕێگە نەدات دزە بکەنە ناو کۆمەڵگاوە.
خەلیل کەیوان: پێشتریش زۆر حاڵەتی ئەم جۆرە سوکایەتی و بێڕێزیکردنە ڕوویداوە. بۆ نموونە ماوەیەکی زۆر نەبوو، لە یەکێک لە ژوورەکانی کڵاب هاوس، لە کاتێکدا سەرکردەکانی پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستڕەویش ئامادە بوون، لایەنگرانی ئەوان بە شێوەیەکی شەخسی و سووکایەتی پێکردن مامەڵەیان لەگەڵ مینا ئەحەدیدەکرد. سکرتاریەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەم بارەیەوە ئاگادارییەکی دەرکرد و شەرمەزاری کرد. هەروەها پارتی دەستووری چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوای لە ئەندامانی “ئارەزوومەندانە”ی کرد لە کۆبوونەوەکانیاندا سووکایەتی و بێڕێزی نەکەن. بۆچی هێزە ڕاستڕەوەکان تا ڕادەیەک بە لۆمپنیزم تێوەدراون؟ ئایا پەیوەندییەک هەیە لە نێوان هەلومەرجی سیاسی کۆمەڵگای ئەمڕۆدا لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەی لۆمپنیستی؟ ئایا ئەو ڕاگەیاندنەی کە حیزبی دەستووری سەبارەت بە ئەندامە ئارەزوومەندەکانیان کردوویەتی و وتی سوکایەتی و بێڕێزی مەکەن بەسە؟
حەمید تەقوای: تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە بەشی یەکەمی پرسیارەکەتەوە هەیە، دەبێ بڵێم پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆ و سەرهەڵدانی لۆمپنیزمی ناسیۆنالیستیدا هەیە. لە هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆدا، هێزە ڕاستڕەوەکان، وەک پارتی دەستووری و هتد، ئاسۆ و ئامانجی سیاسی ستراتیژییان لە دەستداوە، واتە گەڕانەوەی دەسەڵاتی پاشایەتی. چونکە گێڕانەوەی دەسەڵاتی پاشایەتی بەبێ کەسێک کە کاندیدی تەخت بێت شتێکی بێمانایە و دەزانین ئەمڕۆ کاندیدیان نییە. نوێنه ری ئه وان و ئیدیعای پاشایه تی داهاتوو له ئێران ساڵێك پێش ئێستا تاجی خۆی دانا و به ڕاشكاوانه رایگه یاند كه سیسته می پاشایه تی دژی مافی مرۆڤه و ته نانه ت پێشبینیشی كرد كه داهاتووی ئێران سۆسیالیستی بێت. بەم شێوەیە لە ڕووی سیاسییەوە فەرشەکە لە ژێر پێی شاهانە ڕاکێشرا و لە بۆشایی ئاسمان هەڵواسرابوون. ئێستا دیار نییە هۆکاری بوونی ئەو حیزبە دەستوورییە چییە؟ پاشایەتی بەبێ سوڵتان شتێکی بێمانایە و ئاسۆ و دیدگای خۆیان لەدەست داوە. بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جارێکی تر جێگه‌یان له‌ سیاسه‌تدا هه‌بێت، گوتاریان هه‌بێت، په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، ناچار ده‌بن ته‌پڵی هه‌مان جۆره‌ ‌لەڕادەبەدەر‌ کۆنەپەرستانەی ‌ به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رییهکانیان لێبده‌ن. ئەم چەقبەستووییەی هێزە ڕاستڕەوەکان وایکردووە زیاتر و زیاتر ڕوو لە جۆرێک لە لۆمپنیزم بکەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەیارەکانیاندا. ئەوەی کە ئێوە وتتان کە حیزبی دەستووری لەم بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی داوە، خۆی لە خۆیدا هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەس نییە. پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوانیش ئیدانەی شەعبانی بێ مێشک دەکەن؟ ئایا هەروەها ئیدانەی کودەتای ١٩ ئاپی ١٩٥٣ دەکەن کە لەسەر شانی لۆمپنەکان ڕوویدا؟ ئەندامە چالاكەكانی حیزبەكەیان و سەركردەكانیان لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون كە تیایدا مینا ئەو بێڕێزیەی پێکرا لەو كۆبوونەوەیەدا نەمدیت هیچیان بڵێن. تازە ڕایانگەیاندووە. ئەمە بەس نییە. پێویستە بە ڕوونی و یەکلاکەرەوە بوەستنەوە لەبەردەم ئەم سوکایەتیانە و ئەم لۆمپنیزمەدا کە لە ژێر ناوی نیشتمان و یەکپارچەیی خاکی ئاڵا و هتد چالاک کراوە. ئەمە بەشێکە لە پڕوپاگەندەی ئەمانە ئەحیزابێکن، کە بوار بە لۆمپنیزم دەدەن. قسەی ناشرین و سوکایەتی بە هەر کەسێک کە پیرۆزی ئاڵای سێ ڕەنگ و یەکپارچەیی خاک و هتد قبوڵ نەکات، بەشێک بووە لە پراکتیکی ئاسایی شاهانە و حیزبە ڕاستڕەوەکان، کە بە شێوەیەکی قێزەون لە مامەڵەکردن لەگەڵ هاوشێوەکاندا دووبارە بووەتەوە لە ئەبی و ڕەزا بەراهینی.
ئەوەی لە هێزە سیاسییەكانی راست چاوەڕوان دەكرێت ئەوەیە كە بە ئاشكرا ئیدانەی ئەم لۆمپنیزمە بكرێت و حسابەكانیان جیا بكرێتەوە. لە ئەدەبیاتی خۆیاندا، لە نووسراوەکانیاندا، و لە قسەکانیاندا، مامەڵە لەگەڵ هیچ کەسێکدا ناکەن کە بە کەنداوی فارسی بە کەنداو یان کەنداوی عەرەبی ناوبردبێت، یان وتوویەتی ئەگەر مرۆڤەکان لەکۆمەڵگادا بیانەوێت جیاببنەوە، مافی خۆیانە بە جیا بژین.
تا ئەو کاتەی پارتە ئۆپۆزسیۆنە ڕاستڕەوەکان خۆیان سووتەمەنی ئەم جۆرە گوتارە بدەن، لۆمپنیزم بوارێکی بۆ کوشتن دەبێت. وەک چۆن ئیسلامی دەسەڵاتدار بوارێکی لە کۆمەڵگادا بەخشیوە بە لۆمپنیزمی حیزبوڵا. ئێمە دەبێ بە هەموو هێزمانەوە دژی ئەم لامپۆنیزمە ئایینی-ناسیۆنالیستییە بوەستین و ئەمە لە بنەڕەتدا ئەرکی چەپەکانە. لە هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆدا، یەکێک لە هۆکارەکانی شکۆمەندکردنی ئەم لۆمپنیزمە ئەوەیە، لە کاتێکدا ڕاست زیاتر و زیاتر گۆشەگیر بووە، چەپ لە هەڵمەتە مەیدانییەکان، لە گوتارەکان، لە بزووتنەوەی دادگاییکردن، لە بزووتنەوەی مامۆستایان و کرێکاران و… خانەنشینەکان، لە بزووتنەوەی دژی حیجاب و ئاپارتایدی سێکسیدا بەهێزتر و بەهێزتر بوون لە بزووتنەوەی دژی لە سێدارەدان و هتد. ئەم جنێوە قێزەونانە کاردانەوەی زەبونانەیە بەرامبەر بە سەرهەڵدانی چەپ لە کۆمەڵگادا. بەم مانایە ئەرکی چەپەکانە کە لەبەردەم ئەم جۆرە چالاکییە سەروو ڕاست و لۆمپنیستیانەدا بوەستن و بیخەنە لایەکەوە.
خەلیل کەیوان: لومپنیزم کێشەیەکی نوێ نییە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی سۆشیال میدیا و فەزای مەجازییەوە زۆر فراوانتر بووە و پێگەیەکی وێرانکەرتری دۆزیوەتەوە. دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەین و بە تایبەتی ئەرکی حیزب و ڕێکخراو و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەم ڕووەوە چین؟
حەمید تەقوایی: وەک باسم کرد هێزی سەرەکی دژیان هێزی چەپی ناو کۆمەڵگایە، بەڵام ئامانجیان لە بنەڕەتدا هێرشکردنە سەر چەپەکانە.
دەبینیت ئێستا کۆماری ئیسلامی و ناسیۆنالیزم خاڵی هاوبەشی زۆریان دۆزیوەتەوە. کۆماری ئیسلامی بە حەتمی ڕوو لە ناسیۆنالیزم و پیرۆزی ئاو و خاک و نیشتمان کردووە، بە شێوەیەکی سەرەکی لەبەرئەوەی ئیسلام چیتر ئەو کەڵکەی نەماوە و بانگەواز بۆ ئیسلام زیاتر و زیاتر ڕق و کینە لە ڕێژیم زیاتر دەکات. لەم پرسەدا گۆرانییەکانی ئەبی و “هەمیشە کەنداوی فارس”ی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی لە لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەوە دەرکەوت. لە هێرشی کردنە سەر چەپیشدا هەمیشە پێکەوە بوون و شان بە شانی یەکتر بوون. ئایین و ناسیۆنالیزم هەمیشە شان بە شانی یەکتر ڕۆیشتوون. بۆیە هێزی سەرەکی دژیان هێزی چەپی کۆمەڵگایە. مەبەستم تەنیا چەپی ڕێکخراو و پارتەکانی وەک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نییە، بەڵکو چەپی کۆمەڵایەتی بە گشتی، ئەو چەپەی کە ئێستا لە شەقامەکان لە خەباتی مەیدانیدا دەیبینین، لە بزووتنەوەی کرێکاریدا، لە بزووتنەوەی دادخوازی و هتد، لە… بزوتنەوەی مامۆستایان و خانەنشینان و هتد، ئەمە هێزێکە کە ئەو ئاڵای بەها مرۆییەکانی بەدەستەوەیە.
بە پێچەوانەی بەها نەتەوەیی-ئیسلامی-لۆمپنیەکانەوە، بەها مرۆییە سۆسیالیستیەکان دەبێ دابنرێن، بەها مرۆییە چەپەکان دابنرێن و مرۆڤ پشت بە نوێترین دەستکەوتە گشتگیرەکانی شارستانیەتی مرۆیی ئەمڕۆ ببەستێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە دەمەرگیری و بەم جۆرە سیاسەتە کۆنەپەرستانە و دژە مرۆییە. ئەمە مەیدانێکی فراوانە، لە سۆشیال میدیاوە تا گوتاری سیاسی، لە بزووتنەوەی مەیدانی و ناڕەزایەتیەکاندا، لە پڕوپاگەندە و لە هۆشیاریدا و لە بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی و زانست و شارستانییەتی مۆدێرن، لە هەموو ئەم بەرانەدا پێویستە مرۆڤ لە دژی ئەم لۆمپنیزمە نەتەوەییە ئیسلامییە بوەستێت.و تێکی بشکێنە. بە بڕوای من کۆمەڵگای ئێران نەک هەر ئەم لۆمپنانە قبوڵ ناکات و ڕەوتێکی سەرەکی کۆمەڵگا نین، بەڵکو مشەخۆرن کە لە ڕاستیدا دەیانەوێت بزووتنەوەی ئینسانی خەڵک لە ئێراندا بشێوێنن و ژەهراوی بکەن.
بەڕای من ڕەوتی سەرەکی، گرایشی سەرەکی لە کۆمەڵگادا بەرەو پێچەوانەی لۆمپنیزمی نەتەوەیی-ئایینی هەنگاو دەنێت. بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر کۆماری ئیسلامی و ئەم مەیلە ڕاستڕەو و ناسیۆنالیستی و مەزنانەی کە لە ڕاستیدا خزمەت بە کۆماری ئیسلامی دەکەن. ئەمڕۆ هەلومەرجی سیاسی-کۆمەڵایەتی زیاتر لە جاران بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئایین و ناسیۆنالیزم و لۆمپنیزم لەبەردەستدایە.

—————————

ئەم بابەتە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێکی کەناڵە جەدید وەرگیراوە
سوپاس بۆ ئەمیر تەوەکۆلی بۆ ئامادەکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە.
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢




بۆچی ژن دەکوژرێت؟.. زانا رەزاق

ئەو پرسیارە لەوانەیە زۆر جار کرابێت سەرمایە و مادیەکی زۆریش بۆ ئەوە خەرج کراوە بەڵام هێشتا ژنکوشتن بەردەوامە ، خۆی دەبێ سەرەتا بۆ ئەو کاتە بگەڕێینەوە کە ژن لەو کۆمەڵگایە کوژراوە ئەو کاتیش لە هۆکارەکانی بکۆڵینەوە ، کۆمەڵگای ئێمە کاتێک بەرەو پێشدەڕوات دەبێ ئەو بەرەو پێشچوونە تەنیا لە دام و دەزگاکانی حکومی ناحکومی نەبێت بەڵکو لە هەموو شوێنەکانی کۆمەڵگا بێ ئەمەش ووردە ووردە بێ، یانی بەشێوەیەک چۆن منداڵ لە قوتابخانە فێری پیتەکان دەکرێت دواتر خوێندنەوەی ووشەکان دواتر ڕستەکان ئاواش دەبێ ئەمە و هەموو بوارەکانی تر و شتەکانی بەو شێوەیە بڕوات چونکە ئەگەر ئاوا نەڕۆیشت ناهاوسەنگی لە ئاستی هۆشیاری و تێگەیشتن  دروست دەبێ ئەمەش هۆکارێک دەبێ بۆ توندوتیژی تا ڕادەی ئەو ژن بکوژرێت ،یان بەشێوەی تر ئێمە هەستی خۆ بەگەورەزانینمان تێدایە ئەمەش بەهەڵە وەرمانگرتووە  هەروەک چۆنیش زۆرجار گوێبیستی بووینە کە دەڵێن ژن بە مرۆڤ نازانرێت مەبەست لێی ئەوەیە لەنێو شوێنەکان حیساب بۆ ژن و ڕاو بیروبۆچوونی ناکرێت.

20 9 2022




تێگەیشتن لە چەمکی ئازادی.. نووسینی: ڕۆزا حەمە ساڵح

ژۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤) فەیلەسووفی ئینگلیزی، دە‌ڵێت: (ئازادی تەواو گوزارشتە لە جووڵە لە چوارچێوە‌ی یاسا سروشتییەکان و توانای بڕیاردانی كە‌سایە‌تی و بڕیاردان سەبارەت بە موڵکیەتی تایبە‌ت بە بێ كۆتوبە‌ندەکان و سنووردانان بەو شێوەیەی، کە مرۆڤ خۆی دەیەوێت، بەبێ ئەوەی پێشێلی مافی کەسانی تر بکات).
ئازادی یەکێکە لەو مافانەی، كە‌ دە‌كرێت مرۆڤ هەمیشە بەدوایدا بگە‌ڕێت، وەک ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین، بیروباوەڕ ، بڕیاردان، ھە‌ڵسوكە‌وتكردن و مامەڵەکردن بە شێوەیەک کە پێشێلی یاسا و ڕێسا گشتییەکان و ئازادی کەسانی تر نەکات و زیانیان پێ نەگەیەنێت، ئازادی مرۆڤ لە‌ ڕۆح و گیانیدایە‌، مرۆڤ بە بێ ئازادی ژیانی سنووردار دەبێت و ئیرادە و عەقڵی لێدەسێنرێت.
واتا ئازادی بەو مانایە دێت، کە هەڵسوکەوت و جووڵەکانمان ئازادانە بێت، هەر بەرهەڵستییەک و رێگەگرتنێک لە کار و کردارمان بە چەوساندنەوە و پێشێلکردنی مافەکانمان دادەنرێت.

ئازادی ڕادەربڕین
باروخ سپینۆزا (١٦٣٢- ١٦٧٧)، فەیلەسووفی هۆڵەندی دەڵێت: (ئەو یاسایانەی دەمەکان دادەخەن و قەڵەمەکان دەشکێنن، هەر خۆیان خودی خۆیانی پێ لەناو دەبەن).
مرۆڤ بە‌ سروشتی خۆی ئاره‌زووی لێدوان و قسه‌كردن ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانییەوە هەیە. هه‌ڵكه‌وته‌ی مرۆڤ وایە‌، كه‌ هەمیشە دەیەوێت له‌ ڕێگه‌ی ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونییەوە بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. ئازادی ڕاده‌ربڕین بنەمایەکە پشتیوانی لە دەربڕینی ئازادانەی مرۆڤەکان دەکات لە ناو کۆمەڵگادا، واتا هەموو کەسێک بتوانێت بە بێ ترس و تۆقاندن، بە بێ زۆرلێکردن، بێ سزای یاسایی و چاودێریکردن ئازادانە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت، مافی ئازادیی دەربڕین لە دێرزەمانەوە بابه‌تێكی گرنگی زۆرێك له‌ شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ بووه‌ و لە ژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا جێگیرکراوە، لە ڕۆژئاوا و لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا تا ڕادەیەکی باش ئازادییەکی ڕەها بەرجەستە و زامنکراوە، بەڵام لە زۆر لە وڵاتاندا کەموکوڕییەکان لە بواری جێبەجێکردنیدا هەیە و لە زۆر وڵاتیشدا دەسەڵات ئازادیی هاوڵاتییان پێشێلدەکات.
لە هەرێمی کوردستان و بە پێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ساڵانە لە هەڵکشاندایە. كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی پێویستی بەوە هەیە دامودەزگا میدیاییەكان و چالاكوانان و ڕەخنەگران توانای ئەوەیان هەبێت بە بێ ترس و تۆقاندن و بە بێ سانسۆر ڕوماڵی بابەتە گشتییەکان بكەن، هەروەها هاوڵاتییانیش مافی دەستكەوتنی زانیاری ڕاست و درووستیان هەبێت، هەموو تاکێکی ناو کۆمەڵ کاتێک نادادی و گەندەڵی و کەمی مووچە و خزمەتگوزاری لە ناو وڵاتەکەیدا دەبینێت مافی ئەوەی هەبێت، کە خۆپێشاندان بکات و ناڕەزای دەڕببڕێت و داوای مافەکانی خۆی بکات. بەداخەوە دەسەڵاتی باشوور ڕێگرە لە بەردەم ئازادیی ڕادەربڕیندا و سانسۆری خستۆتە سەر هەموو جووڵەکان، کاتێکیش ڕەخنەی لێدەگیرێت، کە ئەمە ڕێگرییە لە ڕای ئازاد، ڕۆڵەکانی بە سیخوڕ و تیرۆرست ناوزەند دەکات.
ئازادی بەرپرسیارێتییە
ژان پۆڵ سارتەر (١٩٠٥ – ١٩٨٠)، فەیلەسووفی بوونگەرایی، دەڵێت: (مرۆڤ دەبێت ئازادبێت، چونکە بە بێ ویستی خۆی فڕێدراوەتە ناو دونیاوە، بەڵام بەرپرسیارە لە هەموو کارێک، کە دەیکات).
سارتەر لەم وتەیدا پێمان دەڵێت، کە ئازادی و بەرپرسیاریەتی دوو کرداری گرێدراون پێکەوە، مرۆڤ هەرچەندە ئازاد بێت، ئەگەر بێتو لەگەڵیدا بەرپرسیار نەبێت ئەوا ئازادی بۆی دەبێت بە چەکێکی کوشندە، هەم خودی خۆی پێ لەناودەبات و هەم زیان بە چواردەوری و کۆمەڵگاش دەگەیەنێت.
هەنوکە لە ناو کۆمەڵگای باشووردا و لە ڕێگەی سۆسیال میدیاوە کۆمەڵێک لە گەنجان بە کچ و کوڕەوە دەرکەوتوون، حزبەکان بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەڵیاندەسوڕێنن، کە بە هیچ شێوەیەک لە مانای ئازادی تێنەگەیشتوون، ئازادی لە تێڕوانینی ئەوانەوە بە تەنها خۆنمایش و خۆدەرخستنە، هیچ ڕێگرییەک لە بەردەمیاندا نییە و بە بێ هیچ سانسورێک و بە شێوەیەکی یەکجار مەترسیدار خۆیان دەردەخەن و کۆمەڵگایان بەخۆیانەوە سەرقاڵ کردووە و بوونەتە هۆی تێکدانی زۆرێک لە دابونەریتی کوردەواری و کاریگەری خراپیان لە سەر گەنج و منداڵ درووستکردووە و هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرن، وا دەزانن ئازادی ئەوەیە هەرچیت بوێت بیڵێت و بیکەیت، بە بێ ئەوەی ڕێز لە کۆمەڵگەکەت و چواردەورت بگریت و هەستی بەرامبەرت ڕابگریت، کاتێکیش ڕەخنەیان لێدەگیرێت دەڵێن ئێمە ئازادیین و چیمان بووێت دەیڵێن و دەیکەین.
لەبەرئەوەی تاکی ناو کۆمەڵگەی ئێمە لە بنچینەوە و لە ناو خێزانەکەیدا و لە پرۆسەی خوێندن و لە ناو ڕاگەیاندنەکان و دامودەزگا حکومییەکان لەگەڵ ئەم چەمکەدا پەروەدە نەکراوە و لە بنەماکانی ئازادی یان ئازادبوون تێنەگەیشتووە و هەر لە منداڵییەوە زۆر کار و ماف و ئەرک هەن، کە ڕۆژانە مرۆڤ بەرکەوتەی هەیە لەگەڵیدا لێی قەدەغەکراوە، هەر بۆیە لە گەورەبوونیشدا تێگەیشتن لەم چەمکە قوورس و ئاڵۆزە و لێی تێناگات.
ژنان بە گشتی لەگەڵ ئەم چەمکەدا زیاتر تووشی دەردەسەری دەبن، بە هۆی ئەوەی ڕەگەزی مێ هەر لە تەمەنی منداڵییەوە تا گەورەبوون و پێش پرۆسەی هاوسەرگیری گەلێک شتی لێ قەدەغە دەکرێت و سەرپشک ناکرێت بە ئازادیی ڕای خۆی دەرببڕێت و کارەکانی ئەنجام بدات و هەمیشە دەبێت پیاوێک لە پشت بڕیارەکانییەوە بێت و چاودێری بکات ئیتر ئەو پیاوە باوک بێت یان برا.. هتد. جا هەر بۆیە کاتێک گەورە دەبێت ئەوەی، کە بە منداڵی ڕیگەپێدراو نەبووە بۆی وەک گرێیەک لە ناو ناخ و دەروونیدا ماوەتەوە و ئەو گرێیە لەگەڵیدا گەورە بووە، جا بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێت خۆی لە کۆتوبەندەکان دەرباز بکات، وا دەزانێت بەو جۆرە دەتوانێت کەسایەتی و بوونی خۆی بسەلمێنیت، هەندێ جار دۆخێک دەخولقێنیت کە دواتر دەبێتە مایەی نائارامی بۆ خودی خۆی و خانەوادەکەشی و کۆمەڵگاش بە کەسێکی ناسروشتیی دەیبینن و بە نەرێنی لێی دەڕوانن.
لە لایەکی ترەوە دەمەوێت باس لە بابەتێکی دیکە بکەم، کە ڕووبەڕووی بەشێک لە گەنجان دەبێتەوە کاتێک کە ڕوو لە هەندەران دەکەن و تێکەڵاوی واقعێکی تاڕادەیەکی زۆر ئازادتر لە واقعی ڕابردووی خۆیان دەبنەوە، وەک گووتم چونکە لە بنەرەتدا بەو چەمکە ئاشنا نەبوون و ئەو ئازادییەیان نەبینیوە، ئەوا هەر زوو دەکەونە ناو هەڵەی گەورە و نابەرپرسیارانە ئەو ئازادییە بەکاردەهێنن و خۆیان تووشی چەندین کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەکەن، هەندێکیان تووشی ماددەی هۆشبەر دە‌بن و زیادە‌ڕە‌وی لە‌ خواردنەوەی ماددە کحولییەکان دە‌كە‌ن و پەنا بۆ چەندەها فرتوفێڵ دەبن، بەو کار و کردەوانەیان ئازاری کەس و کار و چواردەوری خۆیان دەدەن.
ئازادی بەرپرسیارێتییەکی زۆر قورسە بە تایبەتی لەم سەردەمەدا و بەهۆی بەکارهێنانەکانی زۆری سوسیال میدیاوە، هەموو کەسێک ناتوانێت دەرهەقی بێت، ئەگەر بێتو بە هۆشیارییەوە لەگەڵیدا مامەڵە نەکەیت ئەوا دەتخاتە ناو داو و تەڵەی خۆیەوە، خۆ ئەگەر بتوانیت لەگەڵیدا بە بەرپرسیاریەتییەکی تەندروستەوە مامەڵە بکەیت، ئەوا دەتوانیت ڕۆڵی کاریگەرت هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاکەت و ببیت بە جێگای شانازی بۆ گەل و نیشتیمانت.




کاتێ کوردبوون، نەژادییانە لێک ئەدرێتەوە!.. کامیار سابیر

چەمکی “کوردبوون”، لە رووی سیاسیی، زمانیی، کولتووریی و ئینتێلێکچواڵییەوە، بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ ئەکرێ. زۆربەی شرۆڤەکانی ئەم بابەتە سیاسیی و ئۆنتۆڵۆژییە ( زانستی بوون)، بە خراپیی، لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا، کەوتووەتە ناو ئەدەبی کوردیی ناوەڕاستەوە. لە ئەدەبی هیچ نەتەوەیەکی ئەم سەرزەمیینەدا، ئەستەمە خۆخواردنەوە و کڕوزانەوە و پییشخواردنەوەی سیاسیی، بە زووخاوی شیعر و ئەدەبی لەخۆدان، لەسەر بونیادی نەژادیی یان نەتەوەیی بوونی هەبێت، بەراورد بەوەی لە ناو کورددا هەیە. بڕۆن لە گووگڵەوە بۆ گووگڵ سکۆلار، بۆ سێرچی داتابەیسە جیهانییەکان، سێرچ بکەن، نە لە زمانەکانی دەوروبەرماندا شتی وا هەیە و نە لە ئینگلیزییدا، شتێ نییە بە ناوی ( کونە عرب) یان ( فارس بودن) کە ئاماژە بۆ ستەم و چەوساندنەوە بکات لە مێژووی گەلانی عەرەب و فارسدا، تەنانەت لە زمانی تورکییشدا، چەمکی ( Türklük) کە تورک بە بوونەوە گرێ ئەدات، بۆ دۆخە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکە نییە، بەڵکو رێک بۆ تورکچییەتیی یان تورکایەتیی(Turkishness ) لەسەر وەزنی ناسیۆنالیزمی کوردایەتیی Kurdishness ( بۆ ناسیۆنالیزمی کوردیی) و ناسیۆنالیزمی عەرەبیی بۆ عەرەب، بەکار ئەهێنرێ. لێرەدا مەبەست ئەوەیە کە نەژادییەکانی کورد، کاتێ چەمکی کوردبوون بەکار ئەهێنن، لە نەست و هەستیاندا، مەبەستیان کوردایەتییە بەڵام بە زەخرەفەیەکی زمانیی و سەفسەطەی ئەکادیمییەوە.

بە واتایەکی تر، جگە لە ئۆجەلان لە ناو سیاسییەکانی کورددا کە توانییویەتیی لە کۆنتێکستێکی دروستدا، کوردبوون فۆرمەلە بکات و تەوظیفی سیاسیی بە شێوەیەک بکاتەوە کە رێک لە هەمبەر کوردایەتییدا بوەستێتەوە، هیچ سیاسییەکی کورد، ئەمەی نەکردووە. لە کاتێکدا زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی لە کرمانجیی ناوەڕاستدا بەکاری ئەهێنن، رێک دەغدەغە نەژادییەکە و حەماسە نەتەوەییە چەپێنراوەکەیان، وایانلێئەکات کە کوردبوون بەکاربهێنن، لە واقیعیشدا، ئەم کوردبوونەی ئەوان بەکاریئەهێنن، هەر زمانە سیاسییەکەی ئەدەبی شاعیرانەی کوردییە کە لە شەستەکان، حەفتاکان و هەشتاکاندا، بۆ مۆبەڵایزی خەڵک لە لایەن ناسیۆنالیزمی نەژادییەوە هاوار ئەکرا کە رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بەس لەبەر ئەوەی کوردین! ئەمانچەوسێننەوە؟! لە واقیعدا، ئەوە درۆیەکی زۆر گەورەی مێژووییە کە بۆ ناسیۆنالیزمی عەرەبیی، لەسەردەمی مەلیکیی و جهمورییشدا هەڵبەستراوە، کاتێ ستەم لە خەڵكی کوردستان کراوە، بەشی هەرە زۆری بەهۆی رەدفیعلی ناسیۆنالیزمی عەرەبییەوە بووە لە هەمبەر فیعلی کوردایەتییدا کە حەرەکەی کوردیی لە شێخ مەحمودەوە بۆ بارزانیی و تاڵەبانیی( بە کۆمەڵەی رەنجدەران و حشع و ئیسلامییەکانیشەوە) هەموویان بە دەستوری موخابەراتی وڵاتانی تر، کاری تەخریبیان لە عێراقدا کردووە و قەضییەی کوردییان بۆ ئەجێندا حیزبیی، شەخصیی و بنەماڵەیی و بەرەبابیی خۆیان، بەکارهێناوە و بیزنسیان پێوەکردووە. بەرهەمەکەیشی دەسەڵاتدارییەتی پرۆکسییانەی ٣١ ساڵەی پڕ لە دزیی و تاڵانیی و چەتەگەریی و گەندەڵیی و عەمالەتی ئیقلیمیی، باشتریین نموونەیە.

لە عێراقدا( بە تایبەتیی دوای ٢٠٠٣)، هیچ جۆرە ستەمێکی سیاسیی لە گەلی کورد ناکرێ، ئەوەی هەیە موخابەراتی ئیقلیمیی لە رێگەی حکومەتی هەرێم و حیزبەکانیەوە، دەست لەکاروباری عێراق وەرئەدات و ماڵی بارزانیی بۆ ئەجێنداکانی خۆیان تەحریک ئەکەن و مەلەفی نەوت و غاز، وەکو چەکێک دژی بەغداد بەکارئەهێنن. بەتەنیا ماڵی بارزانیی ئەڵێم، چونکە لە یەکێتییەوە بۆ گۆڕان، بۆ تەواوی حیزب و حیزبۆکە نەتەوەیی و نەژادیی و ئیسلامیی و چەپە جۆراوجۆرەکان( بە زۆربەی شیوعییەکان و هەڕمێنەی ژیژەکییەکان و تەرتە و وەرتەکانی ترەوە)، زۆریینەی رەهایان بوونە بە مولحەقی پارتیی و بە کردەوەیش، بە مەرجەعی سیاسیی خۆیان، قبوڵیان کردووە.

لە پێوەند بە کوردبوونەوە، عەرەببوون بە نموونە بهێنینەوە، سەمیر قەصیر، نووسەری لوبنانیی( تێر-ۆرکرا لە لوبنان) لە ( Being Arab) دا باسی ئەوە ئەکات کە (عەرەب-بیت بە مورادیفی عەرەببوون)، بەدبەختییە، چونکە بە بڕوای ئەو، عەرەبەکان بەدبەختتریین Most wretched خەڵکی سەر ئەم زەمیینەن، قەصیر لەو دیدە کولتوورییەوە سەیری عەرەبی ئەکرد کە تەوەزەل و بێهێزن( Malaise )، ئارگیومێنتەکانی ئەوە بوون کە نەوەی بێسەرپەرشت، زۆر ئەخەنەوە و شارەکان زۆر بەسەریەکدا ترشاون، رێژەی نەخوێندەواریی زۆرە، گاپی نێوان هەژاریی و دەوڵەمەندیی، گەورە و گەورەتر ئەبێت و نەتەوەیەکن ناتوانن خۆیان لەگەڵ مۆدێرنیزم و لیبراڵیزمدا بگونجێنن. لێرەدا، گرنگە جەخت لەوە بکرێتەوە ئەم پەرۆشیی و غوبن وغەمخۆرییەی قەصیر بۆ بەدبەختییەکانی گەلی عەرەب، کولتووریی و کۆمەڵایەتیی بوو، تەنانەت ئەگەر سیاسییش بووبێت، ئایدیۆلۆژییانە، تاوانەکەی نەخستووەتە سەر نەتەوە و نەژاد و دیینەکانی ترو بە ئەهریمەنی نەکردوون، بەڵام شیین و واوەیلێی رەهەندییە نەژادییەکان و ئەوانەی پێیانئەگوترێ نوخبەی نەتەوەیی، ئایدیۆلۆژییانە لە توخم و نەژادی کورد ئەڕوانن و بەدبەختییەکانی wretchedness ئینسانی کورد و کێشە سیاسییەکانی کورد، لە خودی ئەوەدا ئەبییننەوە کە ئێمە کوردین، بەهۆی کوردبوونمانەوە! عەرەب و فارس و تورک ( زووخاوەکانی جەمال نەبەز، هەڵئەهێننەوە) ئەمانچەوسێننەوە، کاتێ کە کوردیشین، ئەبێ وەکو کورد ( وەکو جوولەکە بە تێرمەکەی ئارێنت و رەهەندییە نەرجسییە خۆهەڵکێشەکان)، داکۆکیی لە خۆمان بکەین! بە زمانی شەعبیی، ئەبێ ئێمەی کوردیش بکەوینە کوشتوبڕی عەرەب و فارس و تورک و ئاذەریی..تاد، تا کەمێک عاقڵ و بن و واز لە حەماقەتی نەژادیی خۆیان بهێنن!؟ لە واقیعدا ئەم دیدە زۆر پاسۆکییانە و کاژێکییانەیە، تەنانەت فاشییانەشە، هەروەها زۆر عارێکی گەورە و نەقصێکی بەربادە کە مرۆڤی بە حیساب ئینتێلێکچواڵی کورد، بەم عەقڵییەتە شاعیرییە و بەم مێنتاڵیتییە ئەدییبییە نەژادییە موقییتەوە، بییر بکاتەوە و کوردبوون بە مەغزی ئایدیۆلۆژیی و نەژادیی و تەنانەت فاشییانە لێکبداتەوە.

——————————————————-
ئەمەی سەرەوە، بەشی سێیەم بوو لە ” ئایا لەسەر کوردبوون، دوژمنایەتیی کورد ئەکرێ؟ چۆن تێزەکەی ئارێنت، فاشیزمی کوردیی بەرهەم ئەهێنێت؟”

کامیار سابیر




(ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!.. عەبدوڕەحمان گەورکی

لە کۆمەڵگایەک و وڵاتێکدا کە لێوانلێوە لە “سەرکوتکردن” و “دیکتاتۆر” خۆی وەک (خوا) بەسەر خەڵکدا فەرز دەکات، “ڕووداوێک” یەکسەر دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی توڕەیی و ڕق و کینەی خەڵک بەرامبەر بە حکومەت. ئەمەش ئاماژەیە فح ئامادەبوونی هەلومەرجەکانی کۆمەڵگا بەرەو شۆڕش و راپەڕین!
پەلاماردان و لێدانی ژینا ئەمینی (مەهسا) لەلایەن پاسدارانی حکومەتەوە لە تاران و لە رۆژی ٢٢ی خەرمانانی ئەمساڵ (13ی سێپتەمبەری 2022) تەنها “ڕووداو” نەبوو کە باسی زنجیرەیەک لە تاوانەکانی حکومەتی بکات و روانگە و بۆچوونی حکومەتی ویلایەتی فەقیهی لەسەر خواست و ویستی کۆمەڵەگای ئێران و بە تایبەت کێشەی (ژنان و پۆشش) بخاتەڕوو، بەڵکو هەروەک چۆن لەسەر کێلی مەزارەکەی نووسرا، ناوی ژینا بوو بە “رەمز” و لەناو کۆمەڵگادا دەنگی دایەوە و جارێکی دیکە تەلیسمی ئەم روانگە کۆنەپەرستانەیەی تێکشکاند!
لەسەر کێلی مەزارەکەی ژینا نووسرابوو “تۆ نامری!”، کەوایە رەمزی ژین و ژیان و ئازادییە کە باس لە مردن و لەناوچوونی دیکتاتۆرییەت و روانگەی دەسەڵات بەرامبەر بە پرسەکانی کۆمەڵگا دەکات. ئەمە هەر ئەو هەلومەرجە لەبارەی کۆمەڵگایە بەرەو ڕاپەڕین و شۆڕش و داوا لە هەموو مرۆڤێکی ئەم سەرزەمینە دێرینە دەکات کە “راپەڕن” و ئاڵای شۆڕش و ڕاپەڕین لە دژی دیکتاتۆرییەت هەڵبکەن!
ژینا چووە تارانی پایتەخت و لەوێ لەلایەن پاسدارانەوە شەهید کرا و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ سەقز لە کوردستان کە شوێنی لەدایکبوونیەتی. سەقز راپەڕی و سنە هاتە پاڵپشتی و دوای پەیامی خاتوو مریەم ڕەجەوی کە دەستبەجێ هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەی ژینا (مەهسا ئەمینی) دەربڕی و کوشتنی ژینای بە “دڕندانە” وەسف کرد و ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری ئێراندا ڕاگەیاند. ئینجا سەراسەری ئێران هەستایە سەر پێ بۆ رێزگرتن لە ژینا. خاتوو ڕەجەوی وتی لە پەیامەکەیدا وتی: “پێویستە هێزی گەڕۆکی دوژمن بە ژنانی سەر بە ئیرشاد رژێمی ئێران هەڵبوەشێنرێتەوە. داوا لە ژنانی بە غیرەتی ئێران دەکەم بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی سەراسەری دژ بە رژێمی ژنکۆژ و پەلشتی ئاخوندی راپەڕن! زوڵم و زۆرداریی ئاخوندان و پاسدارانی نه‌زانی و تاوان، به‌ خۆڕاگری و بەرخۆدانی ژنانی ئێرانی تێکدەشکێت. بە تەواوی هێز و تواناوە دەبێت بەرەوڕووی ئەم رژێمە و هێزە گەڕۆکە سەرکوتکەرەکانی ببینەوە”. ئینجا لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆن مانگرتن لە کوردستانیان ڕاگەیاند کە لە لایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێکرا.
بەڕێز (مەسعوود رەجەوی)یش لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ” نابێت سنە و سەقز بە تەنیا بمێننەوە. پێویستە لە خۆڕاگریی ژنان و لاوانی تێکۆشەری شاری سنە وانەیەک وەربگیرێت. لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی شاری سنە، لە شارەکانی دیکە راپەڕن. ڕژیم دەبێ وڵامی یەک بە یەک خوێنڕشتن و تاوانەکانی وەربگرێتەوە”.
لاوان و زانکۆیی و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگای ئێران لەدژی ڕژێمی ژنکوژی ئاخوندی و ئەو تاوانە نوێیەی رژێم، ڕاپەڕین و ئەوەیش وایکرد ناوی (ژینا) لە سەراسەری ئێران دەنگ بداتەوە.
بەم شێوەیە ناوی ژینا بوو بە “ڕەمزی خروش”ی ئەو خەڵکەی دژی بێ عەدالەتی ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی وەزاڵە هاتبوون. لە زۆربەی شارەکانی ئێران و بە تایبەت تاران، ناڕەزایەتی جەماوەری دژ بە حکوومەت گیانێکی نوێی بە بەردا کرا و لە کوردستانیش جگە لە پەرەسەندنی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکان، مانگرتنەکانیشی لەسەر زیاد کرا بەرانبەر بە تاوانی دڕندانەی حکومەت دژ بە ژینا و سروودی مەرگ و نەمانی حکومەتیان دووپات کردەوە. بەڵێ ژینا نەمردووە و زیندووە. ژینا رەمزی بزووتنەوەی دادخوازییە.
ئەم ڕووداوە نیشانی دا کە بە وتەی کاربەدەستانی فەرمی ئێران “حکومەتی ئێڕان گەیشتووەتە کۆتایی خۆی” و ئەوە بووە بە سەرەتای ڕاپەڕینێکیتر بەرەو ڕووخاندنی دیکتاتۆرییەتی ئایینی لە ئێران. ئەم ڕووداوە ژیانێکی نوێی بە کۆمەڵگای ئازادیخوازی ئێران بەخشی تا شوێنی (عەلی خامنەیی) و ڕژێمەکەی بخاتە لەرزین و ئەوەیش ڕووی دا! (لە کوردستانەوە تا تاران زوڵم لە دژی ژنان. مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر. ئەیکوژم، ئەیکوژم ئەوەی خوشکەکەمی کوشت. مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی.. ژن، ژیان و ئازادی و … هتد) بوون بە دروشمی گەل و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو بە (ترێند)ی چەند ملیۆنی. رادەیەک لە شکۆمەندی هاودەنگی و یەکڕیزیی خەڵک لە دژی دیکتاتۆرییەتی ئایینی، کە هەموو سیناریۆکانی حکومەتیان خستە پەڕاوێزە کە نەخشەی بۆ داڕشتبوون بۆ مانەوەی لە دەسەڵات!
ئەم توڕەییە هەڵچنراوە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرامانانی ١٤٠١ و لە کاتی ناشتنی تەرمی مەهسا ئەمینی (ژینا) لە سەقز گەیشتە لوتکەی خۆی. خرۆشێک بە هەناسەیەکی نوێوە کە بەرەو ئەوە هەنگاوی نا کە وا لە دیکتاتۆر بکات کۆتایی خۆی ببینێت!
زۆر سەرنجڕاکێش و گاڵتەجاڕانەیە کە ئیبراهیم ڕەئیسی، کە وەک خوێنڕێژ و میرغەزەبێک لە لایەن خامنەییەوە دانراوە لە پۆستی سەرکۆماریی ئاخوندان لە ئیران، وەزیری ناوخۆی کابینەکەی، واتا پاسدار تیرۆریست (ئەحمەد وەحیدی) ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی (مەهسا). کە ئەوەیش نەک هەر برینەکانی بنەماڵەی شەهید سارێژ ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی پەرەسەندنی رق و توڕەیی خەڵکی ئێران و کوردستان دژ بە حکومەت. بە تایبەت کاتێک پاسدار ئەحمەد وەحیدی وتی کە “ژینا هەر لە منداڵییەوە کێشەی مێشکی هەبووە و پیاوانی حکومەت هیچ ئامێرێکی لێدانیان پێ نەبووە و ژینا بە هۆکاری سروشتی مردووە!” زۆر بێ شەرمانەیە قسەی واکردن و دەملارکردنەوە بەرانبەر بە خانەوادەی شەهید و خەڵکی ئێران!
ئەمە پەندێکی بەناوبانگ و ئاشنایە لە ئێران کە دەڵێت “لەگەڵ گورگدا مەڕ و چەوری دەخوات و لەگەڵ شوان فرمێسک دەڕێژێت!”. تاوانبار ئیبراهیم ڕەئیسی، هاوسۆزی خۆی بۆ بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەردەبڕێت، لە هەمان کاتدا، وەزیری کابینەکەی ڕادەسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوە! بەدڵنیاییەوە دەملارکردنەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ بنەماڵەی شەهید و خەڵکی ئێران،جگە لە توڕەیی و ڕق و کینەی خەڵک بەرامبەر بە ڕژێمی بکوژان بەرهەمی نابێت.
هەر بۆیە لە لایەن بنەماڵەی مەهسا ئەمینی (ژینا) و خەڵکی کوردستانەوە، قسە و وتەکانی پاسدار ئەحمەد وەحیدی بە “گاڵتەجارانە” و ئەو فیلم و کلیپانەی لە میدیاکانی حکومەت پەخش کرا بە “پچر پچر” و هاوسۆزی سەرانی حکومەت بۆ بنەماڵەی ژینا، بە “فرمێسکی تیمساح” دەزانرێت.
دەرئەنجام..
گۆڕانی سەردەم، کە هێنانە سەرکاری ئیبراهیم رەئیسی دەرخەریەتی، راستە و هەل و مەرجەکان بۆ شۆڕش ئامادەن. عەلی خامنەیی، ئیبراهیم ڕەئیسی هێناوەتە سەر کار بۆ ئەوەی بەر بە شۆڕش و راپەڕینە جەماوەرییەکان بگرێت. بەڵام ئەوەی دەبینرێت ئەو راستیەیە کە “ئیبراهیم ڕەئیسی دوا سەرۆکی ئەم ڕژێمە دەبێت”. خەڵک بڕیاری خۆی داوە کە لە “ڕووداوەکان” ڕاپەڕین و لە ڕاپەڕینەکانە “شۆڕش و سەرکەوتن” بەرهەم بهێنێت. ئازادیخوازانی ئێرانیش هەر لەبەر ئەم هۆکارە زیندوون و هەناسە دەدەن. ئەوان دڵیان بۆ ئازادی گەل و نیشتمان لێدەدات!

عەبدوڕەحمان گەورکی، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی




کانیی ڕۆح بژیێنینه‌وه‌.. زیاد ڕەشاد قادر

جاران هیچ كه‌س ئاوا نه‌بوو
بۆ واى لێ هات به‌داخه‌وه‌
شه‌قام و شار و ئاوایی
دڵشكاون له‌ ناخه‌وه‌
×××
مه‌كینه‌ى كینه‌ و ئیره‌یی
ڕۆحى گشتمانى هاڕیوه‌
جه‌نجاڵى و غوبارى دونیا
هه‌ناسه‌ى جوانیی بڕیوه‌
×××
بێنه‌ بیرت ساڵانى زوو
خه‌ڵك چه‌نده‌ دڵى شا بوو
له‌ خوڵك و خوو و مامه‌ڵه‌دا
به‌ ماڵ گه‌دا، به‌ دڵ شا بوو
×××
نه‌ شه‌ڕ، نه‌ تاوان و كێشه‌
وا میر و مێرى مه‌یدان بوون
نه‌ خزمه‌ت و خزمایه‌تى
زه‌لیلى زیقى زیندان بوون
×××
درێغا بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ى
بۆ یه‌ك ده‌بووین به‌ سا و سێبه‌ر
گوێمان له‌ خه‌مى یه‌ك ده‌گرت
به‌شمان ده‌كرد كۆست و كه‌سه‌ر
×××
ده‌بوو پێكه‌وه‌ برسی بین
نانێ با ده‌كرایه‌ دوو كه‌رت
خوان و خێزان كۆك و كۆ بوون
نه‌ك وه‌ك نووكه‌ په‌شێو و په‌رت
×××
ده‌ى با هه‌موو هیممه‌تێ كه‌ین
ئاشته‌وایی ئاشت كه‌ینه‌وه‌
به‌ پرووشه‌ به‌فرى ئه‌وین
كانیی ڕۆح بژیێنینه‌وه‌
×××
له‌ شین و شایى هاوده‌م و
له‌ كاردا ته‌با و ڕه‌با بین
بۆ به‌رى باخى ئارامى
نمه‌ى وه‌شت و شنه‌با بین
×××
كۆشى دایه‌ و لوتفى بابه‌
ببێته‌ ئۆخژن و نه‌وا
خوشك و برا، خزم و هاوسێ
بۆ ده‌ردى یه‌ك ببنه‌ ده‌وا.

زیاد ڕەشاد قادر
هەولێر




لەڕەخنەگرتن لە نەیارانی مانگرتنی گشتی لە کوردستاندا.. حەمید تەقوایی.. وەرگێڕانی بۆ کوردی: کاوە عومەر

‎ مانگرتنی گشتی لە زیاتر لە پانزە شاری کوردستاندا هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ پێشەوە نەک تەنها بۆ خەڵکی کوردستان و لە وەڵامی سیاسەتە دژە ژنەکانی حکومەتدا، بەڵکو لە بزووتنەوەی سەرتاسەری خەڵکدا بۆ رزگاربوون لە شەڕی کۆماری ئیسلامی. حیزبی ئێمە هەمیشە جەختی لەسەر گرنگی و پێگەی چارەنووسسازانەی مانگرتنی گشتی لە بزووتنەوەی ڕوخانی خەڵکدا کردووەتەوە و بانگەوازی تایبەتی ئێمە بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان نموونەیەکی ڕوون و سەرکەوتووی پێشخستنی ئەو سیاسەتە بوو.

‎ئەمە یەکەم جار نییە کە حیزبی ئێمە بانگەوازی وا دەکات، وە یەکەم جار نییە مانگرتنی گشتی لە کوردستان پێکبهێنرێت، بەڵکو یەکەمجارە ئەم مانگرتنە لە ناخی گەورە- خۆپیشاندانی گەورە لە شارەکانی کوردستان و هەموو ئێران و بە یەک دەنگ لەگەڵیان لە دەوری یەک پرس، بە کوشتنی قێزەونانەی مەهسا بەرپابووە.

‎ لە حاڵەتەکانی ڕابردوودا، وەک مانگرتن دژی لە سێدارەدانی سێ لاو چوار ساڵ لەمەوبەر، مانگرتن لە کوردستان هاوکات نەبووە لەگەڵ بزووتنەوەی سەرتاسەری، یان وەک ڕاپەڕینەکانی ١٣٩٦ و ١٣٩٨ ناڕەزایەتی سەرتاسەری هاوکات نەبوو لەگەڵ مانگرتن لە کوردستان. ئەمجارەیان تەوەری ناڕەزایەتی و داواکاری و دروشمەکانی مانگرتن لە گردبوونەوە و خۆپێشاندانەکان نەک هەر لە شارەکانی کوردستان بەڵکو لە تاران، کەرەج، ڕەشت، مەشهەد، ئەسفەهان، گەوهەردەشت، ئەهواز و چەند شارێکی دیکە دەنگ بەرز دەبێتەوە ئەم ئەزموونە دەکرێ و دەبێ بۆ هەموو شارەکان فراوانتر بکرێت و مانگرتنی گشتی لە دەوری داواکارییەکی هاوبەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ بەهێزکردن و بەدواداچوونی خۆپیشاندانی شارەکان. کارەساتی کوشتنی مەهسا و ڕۆڵی چارەنووسسازانەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان لەم بزووتنەوەیەدا بۆتە ئاڵا و هێمای ئەم یەکڕیزییە سەرتاسەریە.

‎مانگرتن قوتابخانەی شۆڕشە، مانگرتن دەتوانێت ماکینەی حکومەت ئیفلیج بکات. مانگرتنی سەرتاسەری کرێکاران و بەتایبەت مانگرتنی کرێکارانی نەوت و پترۆکیمیایی بەهۆی قورسایی چارەنووسسازیان لە ئابووریدا، هەروەها مانگرتنی شۆفێرانی کۆمپانیایی واحد و میترۆ و کرێکارانی هێڵی ئاسن و شۆفێری بارهەڵگر و کرێکارانی شارەوانی و مامۆستایان و کەرتە خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەهۆی ڕۆڵی چارەنووسسازیانەوە لە ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگادا، دەتوانێت گورزێک لە حکومەت بدات. لە هەلومەرجی ئێستادا داخوازی روون بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری و هەڵوەشاندنەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت، بنەمای پێکهێنانی ئەو مانگرتنانەی رەخساندووە. یاوەری و هاوکاتی ئەم مانگرتنە لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی سەر شەقامەکان کە بە دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی و بەڕاشکاوی دژ بە حکوومەت بەڕێوەدەچن، شۆڕشێکی گەورە پێکدەهێنێت کە دەتوانێت پەیکەری کۆماری ئیسلامی بە هەموو فراکسیۆنەکانی و دارودەستە و چەقۆکێشەکانیەوە هەڵپێچێت ولەناوببات.

‎ دەکرێت دەربارەی ڕۆڵ و پێگەی مانگرتنی سەرتاسەری زیاتر ڕوون بکرێتەوە و مانگرتنی گشتی و پەیوەندی بە خۆپیشاندانی شارەکانەوە (من خوێنەری ئارەزومەند ڕەوانەی بابەتی “گرنگی و پێگەی مانگرتنی سەرتاسەری و مانگرتنی گشتی” دەکەم، تەمموزی ٢٠٢٢)، بەڵام… مەبەستم لەم تێبینییەدا سەیرکردنە هەڵوێستی ئەو دۆستانەیە کە خۆیان بە کۆمۆنیست ناودەبەن بەڵام لە دژایەتیکردنی مانگرتن لە کوردستاندا دەتیان داوەتە درێژدادڕی.

‎ خاڵی یەکەم ئەو بانگەشەیە کە مانگرتنەکە مانەوەیە لە ماڵەوە! ئەم ئیدیعایە بێمانایە! ئه زموونی مانگرتن له ئێران و هه موو شوێنێكی جیهان نیشانی ده دات كه هیچ كه سێكی مانگرتوو له هیچ شوێنێكی جیهان له ماڵه وه نامێنێته وه . تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە بزووتنەوەی کرێکاری لە ئێران هەیە، کرێکارانی مانگرتوو ناچنەوە ماڵەوە، دێنە سەر شەقام. ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو، مانگرتنی هەفت تەپە، هێپکۆ، پۆڵای ئەهواز، کرێکارانی نەوت، شۆفێری بارهەڵگرەکان، کرێکارانی یەکەکان، کرێکارانی هێڵی ئاسن و هتد، هەموویان دەریانخستووە کە کرێکارانی مانگرتوو، وەک لە دۆسیەی هەفت تەپەدا ، پۆڵای ئەحواز و هێپکۆ، لە شەقامەکانی ئەو شارە خۆپیشاندانیان کردووە، لە زۆر حاڵەتدا لەگەڵ بنەماڵەکانیان ڕێپێوانیان کردووە، وەک لە دۆسیەی هەفت تەپەدا، نزیکەی لە هەموو مانگرتنەکاندا لە شوێنی کار گردبوونەوە، کۆبوونەوەیەکی گشتییان ڕێکخستووە ، وەک لە دۆخی کرێکارانی گرێبەستی نەوت و هەفت تەپە، یان وەک لە دۆخی ناڕەزایەتی مامۆستایان، ئەوان مانگرتنی سەرتاسەرییان لەگەڵ ئەنجامداوە گردبوونەوە لە شارە جیاوازەکان. تەنانەت لە وڵاتانی رۆژئاوا کە کەشێکی شۆرشگێری وەک ئێران نییە، مانگرتنی کرێکاری پەیوەستە بە هێڵێکی یەکگرتووی کرێکارانی پیکێت، واتە هێڵی یەکگرتووی ئەوان لە شوێنی کاردا. ئەمەش بۆ مانگرتنی گشتیش ڕاستە. دوایین نموونەش مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندانی هاوکاتی شەقامەکانی ئەمڕۆیە لە شارەکانی کوردستاندا.

‎مانگرتن قوتابخانەی شۆڕشە مانگرتن دەتوانێت ماکینەی حکومەت ئیفلیج بکات. مانگرتنی سەرتاسەری کرێکاران و بەتایبەت مانگرتنی کرێکارانی نەوت و پترۆکیمیایی بەهۆی قورسایی چارەنووسسازیان لە ئابووریدا، هەروەها مانگرتنی شۆفێرانی یەکەی و میترۆ و کرێکارانی هێڵی ئاسن و شۆفێری بارهەڵگر و کرێکارانی شارەوانی و مامۆستایان و کەرتە خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەهۆی ڕۆڵی چارەنووسسازیانەوە لە ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگادا، دەتوانێت گورزێک لە حکومەت بدات. لە هەلومەرجی ئێستادا داخوازی روون بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سەرکوتکاری حکوومەت، بنەمای پێکهێنانی ئەو مانگرتنانەی رەخساندووە. یاوەری و هاوکاتی ئەم مانگرتنانە لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی سەر شەقامەکان کە بە دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی و بەڕاشکاوی دژ بە حکوومەت بەڕێوەدەچن، شۆڕشێکی گەورە پێکدەهێنێت کە دەتوانێت پەیکەری کۆماری ئیسلامی بە هەموو فراکسیۆنەکانی و کارتێلەکانی مادە هۆشبەرەکان و جەماعەتی ستەمکارییەوە تێکەڵ بکات.

‎ دەکرێت زیاتر ڕوون بکرێتەوە دەربارەی ڕۆڵ و پێگەی مانگرتنی سەرتاسەری و مانگرتنی گشتی و پەیوەندییەکەی بە خۆپیشاندانەکانی شارەکانەوە (من خوێنەری ئارەزومەند ڕەوانەی بابەتی “گرنگی و پێگەی مانگرتنی سەرتاسەری و مانگرتنی گشتی” دەکەم، تەمموزی ٢٠٢٢)، بەڵام… مەبەستم لەم تێبینییەدا سەیرکردنە هەڵوێستی ئەو دۆستانەیە کە خۆیان بە کۆمۆنیست ناودەبەن بەڵام لە دژایەتیکردنی مانگرتن لە کوردستاندا بوختانیان کردووە.

‎ خاڵی یەکەم ئەو بانگەشەیە کە مانگرتنەکە مانەوەیە لە ماڵەوە! ئەم ئیدیعایە بێمانایە! ئه زموونی مانگرتن له ئێران و هه موو شوێنێكی جیهان نیشان ده دات كه هیچ كه سێكی مانگرتن له هیچ شوێنێكی جیهان له ماڵه وه نامێنێته وه . تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە بزووتنەوەی کرێکاری لە ئێران هەیە، کرێکارانی مانگرتوو ناچنەوە ماڵەوە، دێنە سەر شەقام. ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو، مانگرتنی هەفت تەپە، هێپکۆ، ئەهواز ستیل، کرێکارانی نەوت، شۆفێری بارهەڵگرەکان، کرێکارانی یەکەکان، کرێکارانی هێڵی ئاسن و هتد، هەموویان دەریانخستووە کە کرێکارانی مانگرتوو، وەک لە دۆسیەی هەفت تەپەدا ، ئەهواز ستیل و هێپکۆ، لە شەقامەکانی ئەو شارە خۆپیشاندانیان کردووە، لە زۆر حاڵەتدا لەگەڵ بنەماڵەکانیان ڕێپێوانیان کردووە، وەک لە دۆسیەی هەفت تەپەدا، نزیکەی لە هەموو مانگرتنەکاندا لە شوێنی کار گردبوونەوە، کۆبوونەوەیەکی گشتییان ڕێکخستووە ، وەک لە دۆخی کرێکارانی گرێبەستی نەوت و هەفت تەپە، یان وەک لە دۆخی ناڕەزایەتی مامۆستایان، ئەوان مانگرتنی سەرتاسەرییان لەگەڵ ئەنجامداوە گردبوونەوە لە شارە جیاوازەکان. تەنانەت لە وڵاتانی رۆژئاوا کە کەشێکی شۆرشگێری وەک ئێران نییە، مانگرتنی کرێکاری پەیوەستە بە هێڵێکی یەکگرتووی کرێکارانی پیکێت، واتە هێڵی یەکگرتووی ئەوان لە شوێنی کاردا. ئەمەش بۆ مانگرتنی گشتیش ڕاستە. دوایین نموونەی مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندانی هاوکاتی کۆڵانەکان ئەمڕۆ لە شارەکانی کوردستانە.

یەکێکی تر لە بانگەشەکانی هاوڕێیانمان دژی مانگرتنەکە ئەوەیە کە مانگرتنی پاسیفیزمە! ئەمە یەکەم جارە کە بانگەشەکاری کۆمۆنیزم مانگرتن بە پاسیڤ وەسف دەکات. مانگرتنی چەکێکی کاریگەری چینی کرێکارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خاوەنکاران و حکومەتەکەیان، بزووتنەوەیەک کە دەتوانێت چەرخی ئابووری بوەستێنێت و ماشێنی حکومەت ئیفلیج بکات، شێوازی سەرەکی خەباتە نەک تەنها بۆ کرێکاران بەڵکو بۆ هەموو خەڵکی کرێکار لە هەموو شۆڕشەکاندا کە بەبۆچونی هاوڕێیان پاسیڤە! پێم وانییە ئەم تیۆرە پێویستی بە وەڵامێکی ئەوتۆ هەبێت. تەنیا دەبێ بڵێین بەبێ ئەم شێوە “پاسیڤە” تا ئێستا هیچ شۆڕشێک ئامانج نەگەیشتووە.
جگە لەوەش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مانگرتنەکە پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانە و لە دوای خۆپیشاندانەکانی شەقامەوەیە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە مانگرتن نەک هەر لە پشتی خۆپیشاندانەکەوە نییە، نەک هەر بەدیلێک نییە بۆ خۆپیشاندانەکە، بەڵکو بەهێزتر و چڕتری دەکاتەوە. چونكه‌ ڕوونه‌ كه‌ تا كه‌متر خه‌ڵك بێنه‌ سه‌ر كار، خۆپێشاندانه‌كانی شه‌قامه‌كان قه‌ره‌باڵغی زیاتر ده‌بێت. دیارە هاوڕێکانمان لە زیادەڕۆیی لە بەرگریکردن لە خۆپیشاندانەکان
هاتوون ئینکاری مانگرتنەکە بکەن! نازانرێت لە کەیەوە تا ئێستا مانگرتن و خۆپیشاندان بەدیلی یەکتر بوون! وەک ئەوە وایە نەتوانیت لەگەڵ هەردووکیان ڕازی بیت و وەک حیزبی ئێمە داوای مانگرتن دەکات و مانگرتووان و هەموو خەڵک بانگ دەکات بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی شەقامەکان. من پێم وانییە تێگەیشتن لەم خاڵە ئەوەندە زیرەکی پێویست بێت کە نەتوانیت لە شوێنی کار و لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانی شەقامدا خۆت نیشان بدەیت! ئەوەی دژ بەیەکە هەڵوێستی ئەم دۆستانەی ئێمەیە نەک مانگرتن و خۆپیشاندان.
دوا خاڵ ئەوەیە کە لە ئێران لە بارودۆخی ئێستادا ئەوەی پێویستە ناوی لێببرێت مانگرتنە، خۆپێشاندان و گردبوونەوە بەزۆری لە لایەن خودی خەڵک و چالاکانی بزووتنەوەکانەوە پێکدێت. وەک چۆن لە ڕاپەڕینەکانی ١٣٩٦ و ١٣٩٨دا شاهیدی بووین و ئەمڕۆش لە ناڕەزایەتی دژی کوشتنی شلێر و مەهسا شاهیدیین. جموجۆڵەکانی شەقام بە مانگرتن بەهێزتر بکرێن و ماکینەی سەرکوتکردنی حکومەت ئیفلیج بکرێن. مانگرتنی گشتی هه‌نگاوێكه‌ له‌ ته‌نها خۆپیشاندان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه‌ كه‌ داخوازی هاوبه‌ش و دیاریكراوه‌ و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌هێز ده‌كات و قووڵتری ده‌كاته‌وه‌.

‎بەڵام هۆکاری سیاسی دژایەتی دۆستەکانمان بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان هیچ کام لەو خاڵانەی سەرەوە نییە، کێشەکەیان ئەوەیە کە پارتە ناسیۆنالیستەکانی کوردیش داوای مانگرتنیان کردووە. هاوڕێیان پێیان وایە “سنوور” لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا دروست دەکەن. وەک ئەوەی مانگرتنی گشتی تاکتیکی لایەنە ڕاستەکان بێت و خۆپیشاندانەکانی شارەکان تاکتیکی چەپەکان بێت! بەڵام واقیعەکە ئەوەیە کە مانگرتن و خۆپیشاندان و هەڵمەتی مەیدانی بەگشتی شێوازی شەڕی چەپەکانە و هێزە ڕاستڕەوەکان ناچارن تەنها لەژێر فشاری چەپ و بزووتنەوەی شەقامی خەڵکدا پەنا بۆ ئەو جۆرە شێوازانە ببەن. دۆستان بە هەردوو دەست شێوازی سەرەکی خەباتی کرێکاران و تەواوی خەڵکی زەحمەتکێش لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا بەلای ڕاستدا دەخەنەڕوو و بە حەقەوە ئەمە بە “مەرزەبەندی” ناودەبەن! هەروەک چۆن لە سنوردانان لەگەڵ موسەوی و بزووتنەوەی سەوزدا، تەواوی ڕاپەڕینەکەیان گواستەوە بۆ سەر حسابی هێزەکانی دۆخوردادی و بانگهێشتی خەڵکیان کرد بۆ مانەوە لە ماڵەوە.

‎ئەمە سنووردانان نییە لەگەڵ ڕاستڕەوەکاندا،بەڵکو بەهێزکردنیانە. دۆستان لە زیادەڕۆی دژایەتی بۆ هێزە ناسیۆنالیستەکان تا دژایەتی مانگرتنی گشتی و تیۆریزەکردنی کۆنەپەرستانە لە دژی مانگرتنەکە بە هەڵە کەوتوون و تێناگەن کە ئەم سنووردانان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ڕاستتدا نییە، هاوکارییەکی پراکتیکییە لەگەڵ حکومەتدا، واتە ، لەگەڵ پێگەی ڕاستتدا!
‎ هێزە راستڕەوەكان پێویستە لەسەر سیاسەتی سازشکارانەیان لێیانبدرێت نەك كاتێك بانگەواز لەدژی حكومەت دەكەن. بەم لۆژیکەی هاوڕێیان سبەینێ ئەگەر هێزێکی ناسیۆنالیست داوای ڕووخاندن بکات، دەبێت چەپەکان دژی ڕووخاندن بێنە مەیدان! ئێمە پێشتر ئەم سنووردارکردنی شەقاممان بە ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەوە لەم جۆرە چەپە دژە کۆمەڵایەتییە بینیوە، بەڵام لەم حاڵەتەدا هاوڕێیان هیچ بەردێکیان نەهێشتۆتەوە!

‎ ئێمە شێوازێکی تەواو جیاوازمان هەیە بۆ ڕەخنەگرتن لە ڕاستڕەوەکان. ئێمە ڕەخنە لە ئۆپۆزیسیۆنی ڕاست دەگرین لەسەر سیاسەت و تاکتیک و ستراتیجی سازشکارانەیان و نەک کاتێک بەهەر هۆکارێک بەرگری لە ناڕەزایەتی خەڵک دەکات لە دژی حکومەت. تاکتیکی ئێمە کارکردی جوڵەی هێزە ڕاستەکان یان “سنووردانان”مان نییە لەگەڵ ڕاستەکان، بەڵکو دەرئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەمانە لەگەڵ حکومەت. حیزبەکەمان قووڵترین ڕەخنەی لە ناسیۆنالیستەکان وروژاندووە بە تایبەت لە کوردستان و هەرواش بەردەوام دەبێت. چەپ پێویستی بەم جۆرە سنووردانانەی شەقام نییە. پێویست ناکات لەگەڵ ناسیۆنالیستەکان لە دژی مانگرتنی گشتی موناقەشە بکەن. ئامۆژگاری من بۆ دۆستانی دژە مانگرتن ئەوەیە کە مانگرتنی گشتی لە کوردستان نەکەنە قوربانی ئەم جۆرە “سنووردانانە”.

‎ پێویستە ئەمڕۆ بزانین مانگرتنی گشتی لە زیاتر لە ١٥ شاری کوردستان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو، دۆستەکانمان لە کوێ وەستاون؟ هیوادارم لە “سنوردانان”چێتیەدا هەڵە نەبن لەگەڵ هێزە ڕاستڕەوەکان بۆ نکۆڵیکردن و سانسۆرکردنی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی مانگرتنی گشتی لە کوردستان.

‎ ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢




هەڵوێستێکی چەوت لەمەڕ ڕژێمی ئێران ،پێویستی بەڕاستکردنەوە هەیە.. گۆران هەڵەبجەیی

{دەسەڵاتدارانی ئێران لە ترۆپکی ئیرهابدان}،نبیل حیدری نووسەری تایبەت بە دۆخی ئێران.

ئەوەی لەکن چاودێرانی سیاسی و کەسانی موتابعی ڕەوشی ئێران و تەنانەت کەسانی ئاسایی ڕوونە ،ئەوەیە کە ڕژێمی ئاخوندەکانی ئێران لەو دەمەی دەسەڵاتیان گرتوەتەدەست[ ١٩٧٩]، تا ڕۆژی ئیمڕۆ لە ڕێگەی زەبروزەنگەوە درێژەیان بەتەمەنی دەسەڵاتەکەیان داوە ،بەجۆرێک کووشتن و سەرکووتکردن و سڕینەوەی نەیاران کۆڵەکەی ڕاگرتنی دەسەڵاتەکەیان بووە. ئاشکرایە ئەم دەسەڵاتە بۆ ساتێکیش دەستبەرداری ئیرهاب نەبووە و نابێت.

ماهیەت و سرووشتی دەسەڵاتدارانی ئێران شتێک نیە جێگەی گومان و مشومڕبێت،ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دڕندەیی و سادیەتی مەلاکانی ئێران زەقتردەبنەوە.کوورت و پووخت ڕژێمێکە دەکەوێتە خانەی ،دژە دیموکرسیەت،دژە ئینسانیەت،دژە فرەبۆچوون و ڕا ،دژە نەتەوەو ئەتنیک ،دژە مافی مێینە و دژە ژیانی مەدەنیەت بەهەموو ڕەهەندەکانیەوە واتە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر  وڕەفتار فاشییە.

لە حاڵەتێکی ئەوهادا گرنگەو زۆریش گرنگە دیدو بۆچوونی چینێکی سیاسی سەرچڵ و خاوەن مێژووی تێکۆشانی سەخت ،دەربارەی ئەو ڕژێمە  بزانرێت  کە ئەویش دەسەڵات وحیزب و لایەن و تاکی  چەپ و کۆمۆنیستەکانە.

هەڵوێستێک کە بەخاڵێکی سەلبی و هاوکات ڕەخنە لەسەر زۆرێک لە  دەسەڵات و حیزب و ڕەوت و کەسایەتیە چەپەکانی جیهان بە عەرەب و {کوردیشەوە }هەژمار دەکرێت،پشتگیری کوێرانەیانە  لە ڕژێمی ئێران،ئەمانە نالۆژیکیانە داکۆکی لە ڕژێمی ئێران دەکەن و هەڵوێستی نادرووست و دوور لە واقیع وەردەگرن. پاساوی گەورەیان بۆ ئەم هەڵوێستەیان ئەوەیە کە ڕژێمی ئێران دژی ئەمریکا و ئیسرائیلە،یاخود بەلۆژیکی[دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە] کاردەکەن.

بابزانین بەڕاست ئێران دژی ئیسرایئل و ئەمریکایە یا تەنها دروشمێکی فریودەرو بێ ناوەڕؤکە.؟

ئاشکرایە سیاسەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دامەزراوە و هەر ئەوەش داینەمۆی بزواندنیەتی. کەواتە ئێرانیش لەسەر ئەم بنەمایە کاردەکات ،نەک لەسەر بنەمای ئاین و مەزهەب .لەحاڵەتێکی ئەوهادا دەکرێ و ڕوویداوە ئاین و مەزهەب کراونەتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی.

بۆنمونە دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئیسلامی شیعە مەزهەب ، لەکاتی جەنگی [٨] ساڵەیاندا لەگەڵ ڕژێمی سەدام ،چەکیان لەڕێگەی لایەنی [سێیەمەوە] دەکڕی،لە نێوانیاندا  چەکی ئیسرائیلی و ئەمریکی، کاربەدەستانی چەککڕی ئێرانی  چاک دەیانزانی ئەوچەکانە ئیسرائیلین یاخود هی {شەیتانی گەورەن}. هەموومان {ئێران کۆنترای} سەردەمی ڕێگانمان لەیادە کە لەڕێگەی ملیاردێری سعودیەوە عەدنان خاچەقچی بەنرخی چەند ملیارێک دۆلار چەکی ئەمریکی فرۆشت بە ئێران. هەرلەو دەمەدا ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی خۆی لەڕێگەی [مانگە دەستکردەکانەوە] زانیاری سەربازی دەدا بەهەردوو لا،هیچ لایەکیشیان ئەو زانیاریانەیان ڕەتنەدەکردەوە.

خومەینی بەردەوام بەدرووشمی قەبەو بێ ناوەڕۆکی [نەڕۆژئاوایی و نەڕۆژهەڵاتی ] دەیویست خەڵکی ساویلکە هەڵبخڵەتێنێت ،کەچی لەدەمی جەنگی هەشت ساڵەدا ،ئەو درووشمەی وەلاناو  وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ،چەک و کەرەستەی جەنگی لە وڵاتانی هەردوو بەرەکە دەکڕی و نەوتیشی بەهەردوولا دەفرۆشت.

دڵنیام هەمان ڕژێم ژێر بەژێر پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەبووەو هەیە کە بەدژو نەیاریان دەزانێت ،[یەکێک لە وەزیرەکانی دەرەوەی ئەمریکا بەر لە دەساڵێک ئەو نهێنیەی درکان]کە پەیوەندی ژێربەژێریان لەگەڵ ئێران هەبووە،بەداخەوە ناوی ئەو وەزیرەم لەیاد نەماوە. کەواتە ئێستا بۆمان ڕوونبوویەوە کە ڕژێمی ئێران دوژمنی ئەمریکاو ئێران نەبووەو نیە ،درووشمەکانیشی لەو بارەوە تەنها بۆ فریودان بووە.

دەربارەی هاوکاریەکانی ڕژێمی ئێران  بۆ لایەن و وڵات و بزافە ئیسلامیەکان ،ئەوەش مەغزاو مەبەستی تایبەتی لە پشتە ،ئەوەی لەم بوارەدا بەلایانەوە گرنگ نیە ئاین و مەزهەبە.

هەموو دەزانین کە لەدوای کووشتنی حسین کوڕی علی ابی طالب لەلایەن زید بن معاویەوە لەساڵی[٦١] ی کۆچیەوە تا ئێستا خوێن لە نێوان ئەو دوو مەزهەبەدا حکوم دەکات و یەکتر ڕەتدەکەنەوە و جۆرەها سفەتی ناشیرین دەخەنە پاڵ یەکتر،کەچی مەلاکانی ئێران پەیوەندیەکی تووندوتۆڵ و باشیان لەگەڵ زۆرێک لە گەڵ بزاف و حیزبە ئیسلامیە سوونەمەزهەبانەدا هەیە،لە نێویاندا هەن  کەهەرگیز دان بە ئیسلامیەتی شیعەدا نانێن و تەنها سوونە بەمیراتگری ئیسلام دەزانن.

ئێران بە پارە و چەک یارمەتی زۆر هێزولایەن دەدات کە هیچ شتێک کۆیانناکاتەوە جگە لەبەرژەوەندی ،بەنمونەی حماس و جیهادی فەلەستینی و [تالیبانی ئەفغانستان لە سەردەمێکدا] و حیزبی  «الجماعة الإسلامية» باكستاني تووندڕەو.

یاخود لە تەنگەژەو جەنگی نێوان ئەرمینیاو ئازربایجاندا ،ئێران لایەنی ئەرمینیای گرت،کەدەبوو بەپێچەوانەوەبوایە چونکە ئازربایجان وڵاتێکی شیعە مەزهەبە. دیارە مەبەست لەم پەیوەندیانە دووسەرەیە ،یەک ئەوەیە تا لایەنە هاوکاریکراوەکان دژ بەبەرژەوەندی و ناوەندو کەسایەتیەکانی ئێرانی چالاکی ئەنجام نەدەن،دووەم هەوڵدان بۆ جێگیربوون و درووستکردنی پێگەیەک بۆ خۆیان لەو دەڤەرانەی ئەو حیزب و بزافانە باڵادەستن تێیدا..

ئەوەی دەزانین لە ئێستادا ئێران کەم تازۆر کۆنترۆڵی لوبنان لەڕێگەی حیزب للەوە،یەمەن لەڕێگەی حوثیەکانەوە، عێراق لە ڕێگەی حیزبە شیعەکانەوە،سوریا لە ڕێگەی ئیتڵاعات و گرووپە چەکدارەکانەوە دەکات.ئەم کارانە هەرگیز ناچنە خانەی بڵاوکردنەوەی مەزهەبی شیعە ،بەڵکو وەک پێشتر ئاماژەم پێدا مەسەلەکە بەهێزکردنی پێگەی خۆیانە دوور لە مەزهەب و ئاین.

بۆپاراستی خودی خۆیان ئاخوندەکانی  ئێران لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئێستا لە هەرشوێنێک ناڕەزاییەک چ وەک تاک چ وەک حیزب و نەتەوە و لایەن ،سەری هەڵیدابێت ،ئەوە بەدڕندانەترین شێوە سەرکووت کراوە،ئەم ئیرهابەی دەسەڵاتی ئێران سنوورەکانی وڵاتی بەزاند و زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی گرتەوە ،بۆ نمونە لە هەندەران کەم حیزب و کەسایەتی سیاسی و سکرتێری حیزبە کوردیەکان هەن دەستی ئیرهابی ئێرانی پێنەگەشتبێت.

لە وڵاتانی  وەک ئەڵمانیا،نەمسا ،فەرەنسا، هوڵەندە،سوید ،دانمارک ،تورکیا ئەندامانی حیزبە ئۆپۆزشیۆنەکان ونەیارانی ڕژێمی ئێران تەرۆرکراون یا بریندار کراون یا هەوڵی ڕفاندیان دراوە  .لەباشووریش تا ئێستا پتر لە ٦٠٠ تێکۆشەری کوردی سەربە حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات بەدەستی ئیتلاعات کووژراون.

هەر ڕژێمێک ڕێز لە هاوڵاتیانی خۆی نەگرێت ، پانتاییەک بۆ ئازادی و دیموکراتی مەیسەر نەکات ،پێویستیە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان دابین نەکات،لە جیهاندا  بێزراو  و نامەرغوب نەبێت،کەواتە ئەو ڕژێمە کە مەبەست لێی ئێرانە هەرچیبێت و هەرچ ناوێک لەخۆی بنێت ،ناتوانێت  ببێتە نوێنەری ڕاستی گەلێکی  ستەم لێکراو ،هاوکات ناکرێت خەسڵەتی دژە ئەمریکاو ئیسرائیلیش هەڵبگرێت ،چونکە ئەو ڕژێمە زۆر دوورە لەو ئەرکەوە. تا ئێستایشی لەگەڵدابێت دژایەتی ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل لە واقیعی عەمەلیدا بەرجەستە نەبووە، بەجۆرێک زیانی مەزنی پێ گەیاندبن ،یاخود لە ڕۆژهەڵاتی نێویندا جێگەو پێگەیان لەقبووبێت.

بۆئەوەی باشتر و ڕوونتر ماهیەتی دەسەڵاتدارانی ئێران بزانین ،چەند پرسیارێک ئاراستەی ئەو حیزب و لایەن و تاکە کەسانە دەکەم بە خۆشمانەوە کە لەخانەی  چەپ،ئازادیخواز ،ئینساندۆست،دیموکراتیخواز،کۆمۆنیست خۆیان دەبیننەوە ،ئەوجا دەردەکەوێت کەئایا هەڵەیەکی سیاسی مەزن لە هەڵوێستی ئەو حیزب و دەسەڵات و لایەن و کەسانەدا نیە کەداکۆکی لەو ڕژێمە دەکەن ؟ 

+ دەکرێ و درووستە کەسێکی چەپ یا کۆمۆنیست داکۆکی لە ڕژێمێک بکات کەبەدڕندەترین شێوە چەپ،کۆمۆنیست،ئازادیخوازان سەرکووتدەکات و گوللەبارانیان دەکات، بەتایبەی ئەندام و سەرکردەکانی تودەو فیدائیان و لایەنەچەپەکانی دیکە کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان سپارد یا پاکانەیان لێوەرگیرا و پاشان لەسەر تەلەفزیۆن سوکایەتیان پێکرا؟ تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئەندامبوون لەو حیزبانەدا سزای تووندی لەسەرە.

+ دەکرێ و ڕەوایە لایەنێک یا کەسێکی تینوی ئازادی و مافی مرۆڤ ،لایەنگری دەسەڵاتێک بێت کە هەناسەیەکی ئازادی و دیموکراتی لە وڵاتەکەدا بوونی نیە؟

+ئایا ئاساییە داکۆکیکارانی دەربڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی مەدەنیانەی بێ فشارو سەرکووتکردن، هەوداری دەسەڵاتێک بن کە خۆپیشاندانەکانی خەڵک کە بۆ نان و کارو ئازادی ئەنجام دەدرێن، بەدڕندانەترین شێوە سەرکووت بکەن ،هاوکات دەسەڵاتدارانی سەرکووتکەر، شانازی بەژمارەی زۆری کوژراوە خۆپیشاندەرەکان بکەن؟

+ڕەوایە حیزبێک یاخود کەسێکی چەپ کە بڕوای بە ماف و سەربەستی و سەربەخۆیی گەلان هەیەو خەباتی لەپێناودا کردووە ، هاوکات دژ بە  چەوساندنەوەی نەتەوەیی دەنگی دلێربێت، بەڵام بێباک بێت لە ئاست کردەوەی  نامرۆڤانەی ڕژێمێکی وەک ئێران  کە بە ڕژێمێکی دژە میللەتان ناسرابێت؟ ئەو ڕژێمەی لەبری مەیسەرکردنی بڕێکی کەمی داخوازیەکانی نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتەکەی لە کورد،بلوج،ئازەر،عەرەب، و نەتەوەکانی دیکە ،بە بێ بەزەییانە  سەرکووتیان بکات و بیانچەوسێنێتەوە ،وە ئەندامی  چالاک و سەرکردەکانیان لە دەرەوە تەرۆربکات ؟تا ئاستی ئەوەی ڕێگەنەدات کەسانی سەربەو نەتەوانە  تەنانەت منداڵەکانیان بەخواستی خۆیان ناوبنێن؟

+ منێک ئاواتەخوازی فرەدەنگی و فرەنگی بم و بخوازم هەموو بیروبۆچوونێک لەگۆڕەپانەکەدا  مافی خۆ نمایش کردنی هەبێت ،بەڵام چاو لە ئاست تاوانەکانی ڕژێمی ئێرانی سەرکووتکەر دابخەم یاخود پاساوی لاوازی بۆ بهێنمەوە، کە ڕێگە بەهیچ بۆچوون و ڕایەکی جیاواز نەدات ،تەنانەت گەر لەڕەحمی ڕژێمەکەشەوە هاتبێتەدەر بەنمونەی [حسین مووسەوی] کەتا ئێستاش لەماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە؟

+ ئەمە چ ڕژێمێکە چەندین ملیۆن لەدانیشتوانەکەی لەژێر هێڵی هەژاریدابن ،گرانی  و بێکاری تەنگی پێهەڵچنیون ،کەچی ساڵانە ملیارات دۆلار لەدەمی خەڵکەکەی دەدزێت وەک هاوکاری دارایی یا وەک کڕینی چەک دەیبەخشێتە  حیزب اللە و بزافی ئەمەل و حماس و جیهاد و ئیخوانەکانی میسرو بزافە ئیسلامیە ئیرهابیەکانی جیهان؟

+ من کە داکۆکیکاربم لە مافی مێینەو ئومێدم ئەوەبێت بە ئازادی مومارەسەی ژیانی خۆیان بکەن،ئیدی چۆن قەبوڵبکەم خانمێک بەهۆی دەرکەوتنی چەند تاڵە قژێکی پرچی، تامردن ئەشکەنجە بدرێت؟

+بەهەموو پێوەرێک ڕژێمی ئاخوندەی ئێران ڕژێمێکی چەوسێنەر،سەرکووتکەر، دژبە ئینسانەو هەموو بەهایەکی ئەخلاقی لەدەستداوە،بۆیە دژایەتی کردنی ئەرکی سەرجەم  ئەو وڵات و دەسەڵات و حیزبانەیە کە مافی مرۆڤ بەلایانەوە گرنگە،هاوکات ئەرکی ئەخلاقی هەموو تاکێکی ئازایخواز،مرۆڤدۆست،دیموکرات خواز،چەپ، کۆمۆنیست، ئەتایستە کە ئەم دەسەڵاتە ڕسوابکات،هاوکات پێویستە ئەو تێڕوانینە چەوتە ڕاستبکرێتەوە.

گۆران هەڵەبجەیی




کارەساتی مردنی شلیر و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی دژە دەستدرێژی.. وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

دیمانە لەگەڵ حەمید تەقوایی
سازدانی دیمانە:خەلیل کەیوان

لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵە جەدید کۆکراوەتەوە
ڕوونکردنەوە: ئەم چاوپێکەوتنە پێش کوشتنی بە ئازاری مێهسا ئەمینی ئەنجام دراوە.
خەلیل کیوان: هەفتەی ڕابردوو شاری مەریوان شاهیدی کارەساتێکی مرۆیی بوو. شلیر ڕەسووڵی لە باڵەخانەیەک خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و لە کاتی هەڵاتنی لە دەستدرێژیی یەکێک لەو چەقۆکێشانە گیانی لەدەستدا کە سنوورێکی سەلامەتیان لە ژێر پاراستنی حکومەتدا هەیە. لە وەڵامی ئەم ڕووداوەدا جەماوەرێکی زۆری خەڵکی مەریوان هاتنە سەر شەقام و پرسەی ناوبراویان کردە ڕێپێوانێکی سیاسی و ناڕەزایەتی. ڕۆژی دواتر ژماره‌یه‌ك له‌ ژن و پیاوی ئازادیخواز له‌ شاری سنه‌ کۆبوونه‌وه‌ و به‌و پلاكاردانه‌ی له‌ ده‌ستیاندا بوو و ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه‌ ده‌یانخوێندوه‌‌، په‌نجی تۆمه‌تیان بۆ یاسا دژه‌ ژنان و دژه‌ فێمینیستیەکانی حكومه‌ت ئاڕاسته‌ كرد. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆدا چاو له‌ ریشه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ و نه‌بوونی مافی ژنان له‌ كۆماری ئیسلامی و یاساكانی دژه‌ ژنان ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها چاوێك بە هه‌ڵوێستی خه‌باتکارانە و تێكۆشارانەی خه‌ڵكی مه‌ریوان ده‌خشێنین.
حەمید تەقوایی لەسەر یەکێک لە پلاکاردەکانی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکەی شاری سنە ڕستەیەکیان نووسیوو”بێ مافی ژنان هۆکاری دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی شەرەف و خۆکوشتنە…”. چ پەیوەندییەک لە نێوان بێ مافی ژنان و تاوانە بێشومارەکاندا دەبینیت، لەوانە دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی شەرەف و خۆکوشتنی ژنان؟

حەمید تەقوایی: بێ یاسایی ژنان لە ئێران ڕاستییەکی زۆر شۆککەرە، چونکە پرسەکە لە هەڵاواردنی ڕەگەزی تێدەپەڕێت. ئەوەی کە ژنان مافی جیابوونەوەیان نییە، مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانیان نییە، مافی گەشتکردنیان نییە بەبێ مۆڵەتی مێرد، کە هاوسەرگیری منداڵان لە ئێران یاساییە، و پرسی حیجابی ئیجباری و ئاپارتایدی سێکسی و هتد و هتد، هەموو ئەمانە لایەنی جیاوازی لەڕادەبەدەری نەبوونی مافی ژنانن لە ئێراندا، ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە بە بەراورد لەگەڵ کۆمەڵگاکانی دیکە، تەنانەت وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ، کێشەکە زۆر قووڵتر و کارەساتبارتر دەکات.
ئەوەی کە هەموو ئەم ناعەدالەتیانە لە کۆماری ئیسلامیدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و کارەساتی وەک دەستدرێژی، کوشتنی شەرەف و خۆکوشتن و هتد لێدەکەوێتەوە، ئەوەیە کە لە یاساکانی ئیسلامیدا، لە ئەخلاقی ئیسلامیدا و لە فەلسەفەی ئیسلامیدا ژن بە کاڵایەکی سێکسی، کاڵایەکی وابەستە بە پیاو دادەنرێت . بەپێی ئاینی ئیسلام و یاساکانی حیکمەتی ئیسلامی، ئافرەت پێش هاوسەرگیری سەر بە باوک و برایەتی و دوای هاوسەرگیریش هی مێردەکەیەتی. هاوسەرگیریی ژن بەبێ ڕەزامەندی باوک ناتوانێت ئەنجام بدرێت، تەڵاقیش بەبێ ڕەزامەندی مێردەکەی ڕونادات، بەبێ ئیزنی مێردەکەی ناتوانێت گەشت بکات، یاسایی بوونی “هاوسەرگیری منداڵ ” کارەساتە، کە تەنانەت ڕێگە بە هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵی خوار ٩ ساڵ دەدات ، هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەمە. کە ژنێک لە کۆماری ئیسلامیدا و لە ڕوانگەی ئیسلام و یاسا ئیسلامیەکانەوە بە فەرمی کۆیلەیەکی سێکسییە و کاڵایەکی سێکسییە.
هەروەها پرسی دەستدرێژیش بەتەواوی لەم دەقەدا مانای خۆی دەبینێتەوە. تەنانەت فرەژنی و سیغە و ئەو ڕاستییەی کە لە ئیسلامدا ژن ناچار دەبێت ملکەچی مێردەکەی بێت، جۆرێکن لە دەستدرێژی سێکسی. سیغەوو ژنی کاتی یان هەمیشەیی پابەندە بە گوێڕایەڵی مێردەکەی بەپێی ئیسلام و یاساکانی حکومەت. لە کاتێکدا لە زۆرێک لە وڵاتاندا،لەو وڵاتانەی کە بۆن وبەرامەیەکی شارستانیەتیان لێبێت، سێکسی زۆرەملێ تەنانەت لە حاڵەتی هاوسەرگیریشدا بە دەستدرێژی سێکسی دادەنرێت. لە ئیسلامدا نەک هەر ملکەچبوون و گوێڕایەڵ بونی تەواوەتی ژنان پرەنسیپێکە، بەڵکو تەنانەت دەستدرێژیکردنە سەر کچە بچووکەکان لەژێر ناونیشانی هاوسەرگیری شەرعیدا ڕێگەپێدراوە و ئەو کچە بچووکانەش کە دەبنە قوربانی ئەم کارەساتە مافی ئەوەیان نییە سەرپێچی بکەن و… تەنانەت دوای گەیشتن بە تەمەنی باڵغبوونیش مافی بڕیاردانی جیابوونەوەیان نیە.
ئەمانە یاسای ئیسلامین. بۆیە پێویستە بگوترێ کە بێ بێ مافی ژنان لە ئێران بناغەکەی لەسەر ڕوانگەیەکی دیاریکراو دامەزراوە کە ژنان بە هاووڵاتی و یەکسان لەگەڵ پیاوان و بە مرۆڤی سەربەخۆ نازانێت، بەڵکو لە ژێر سەرپەرشتی پیاواندا دەیانزانێت و ژن وەک… موڵکی سێکسی پیاوان و ژنان وەک کاڵای سێکسی. ئەمە بنەمای کێشەکەیە لە ئێراندا، لەوانە بنەمای کێشەی دەستدرێژیسێکسی ، کە ئێستا زۆر باوە.

خەلیل کەیوان: کارەساتی وەک مردنی شلێر چەندین جار لە هەموو ئێراندا ڕوویانداوە، بەڵام بە دەگمەن ناڕەزایەتی گەورەیان لێکەوتۆتەوە. هۆکاری ئەم ڕادەیە لە ڕوونی و ئامادەیی خەڵکی مەریوان چییە؟ تایبەتمەندی ئەم ناڕەزایەتیە بە ڕای ئێوە چی بوو؟

حەمید تەقوایی: دەتوانم ئاماژە بە دوو لایەن بکەم.
یەکەم: بە مانایەک ئەمە ئاماژەیە بۆ کەش و هەوای گشتی ناڕەزایەتی لە هەموو کۆمەڵگادا. ئەمڕۆش خەبات لەدژی سزای لەسێدارەدان پێشهاتی نوێی بەخۆیەوە بینیوە و خەڵک و بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لەژێر سزای سێدارەدان هاتوونەتە سەر شەقامەکان و زۆر بە ئاشکرا ناڕەزایەتیان بەرامبەر خودی سزای لەسێدارەدان دەردەبڕن و نەک هەر دژی ئەم حاڵەتە یان ئەو حاڵەتە و سزای لەسێدارەدانی تایبەت. ئێمە پێشتر ئەم ئاستە لە ناڕەزایەتی مەیدانیمان لە دژی لە سێدارەدان نەبینیوە. خەباتی تری بەرفراوان لە ئارادان، وەک مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکارانی نەوت و پترۆکیمیایی، ناڕەزایەتی بەردەوامی خانەنشینان، مامۆستایان، خەبات دژی حیجاب و هتد، کە ڕەهەندی نوێی بە ناڕەزایەتییەکان لە بوارە جیاجیاکان بەخشیوە.
لەم دۆخە گشتیەدایە کە ئەمڕۆ ڕووداوێکی وەک مردنە ترسناکەکەی شلیر کە دەڵێی پێشتر چەندین جار ڕوویداوە، دەگۆڕێت بۆ پریشکی ئاگرێک وبێسە دەستێنێت و ئەم بزووتنەوەیە دروست دەکات.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە شاری مەریوان خاوەنی مێژوویەکی تێکۆشانی بەرفراوان و کۆنە. هەموو جۆرە دامەزراوە و کۆمەڵە و ڕێکخراوێک لەم شارەدا چالاکن و خەبات بۆ ژینگە، خەبات بۆ مافی ژنان، خەبات لە پێناو مافی منداڵان، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە بێ یاسایەک چالاکوانانی ئەم ناوچانە ڕێکخراون و بە شێوەیەکی هێرشبەرانەوو ڕادیکاڵ مامەڵە دەکەن. ئەم مێژووە لە شاری مەریوان بەقەد ژیانی کۆماری ئیسلامی کۆنە. ئەم شارە لە سەردەمی کۆچی مەریوان لە شۆڕشی ١٩٧٩ مێژوویەکی درەوشاوەی ناڕەزایەتی و تێکۆشانی هەیە. هەر لەسەر ئەم بنەمایەشە کە خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە مردنی شلێر کۆدەکرێنەوە، جووڵە دەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن لە دژی بێ مافی ژنان.
بەم شێوەیە دوو فاکتەری کۆمەڵایەتی، کەشی گشتی ناڕەزایەتی لە هەموو ئێران و مێژووی هەڵمەتەکان و بە تایبەت چالاکی ڕێکخراو و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی شاری مەریوان، کۆبوونەتەوە و ئەم دۆخەیان خوڵقاندووە، کە بە بڕوای من دۆخێکی نموونەیی و مۆدێلێکە، بۆ خەباتکردن لە سەرانسەری ئێران و دژی هەموو کوێرەوەریەکانی خەڵک، لەوانەش دژی بێ مافیەکانی ژنان.

خەلیل کیوان: کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مەریوان و سنە و ناڕەزایەتی بەربڵاوی ژنان لە سەرانسەری ئێران نیشان دەدات کە کۆمەڵگا بە پێوەندی بێ یاسایی نێوان ژنان و یاسا ئیسلامییەکان دەناسێت. کۆمەڵگا دەیەوێت لەوە تێپەڕێت. ئایا ژنان بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسا ئیسلامیانەی کە بە رۆیشتنی کۆماری ئیسلامی مومکینە، مافی یەکسانیان لەگەڵ پیاوان دەبێت؟ یەکسانی نێوان ژن و پیاو واتای چییە و چۆن بەدی دێت؟

حەمید تەقوایی: بە بڕوای من ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و ڕزگاربوون لە یاسا ئاینییەکان هەنگاوێکی گەورە و چارەنووسسازە لە پێشکەوتنی بزووتنەوەی ژنان. بەڵام ئەمە تەواوی کێشەکە نییە، چونکە لە زۆرێک لەو وڵاتانەی کە حکومەتی ئیسلامی و یاسا ئیسلامییەکان زاڵ نین، هێشتا ژنان بە هاوڵاتی پلە دوو دادەنرێت و هەمان مافی پیاویان نییە. بەڵام وەک وتم ئەم هەڵاواردن و ناعەدالەتیانە لە ئێراندا لە ئاستێکی بەرفراوان و قێزەون و شۆککەردا باون چونکە یاساکانی حکومەت و دەوڵەت پاڵپشتی ئەم ناعەدالەتیانە دەکەن.
لە زۆرێک لە وڵاتان، تەنانەت لە وڵاتانی رۆژئاوایش، نەبوونی مافی ژنان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، راستییەکە، بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی کولتوری پیاوسالارییەوە، بەهۆی تێڕوانینی سێکسیستی بۆ ژنان، کە یەکێکە لە پرسەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنانە لە زۆر وڵات، بەڵام لە ئێران، ئەمە پرسێکی حکومەتە و ئەوە یاساییە. کاتێک حکومەتێک چونە ژوورەوەی ژنان لە هۆڵە وەرزشییەکان قەدەغە دەکات، پاسکیل سواری ژنان قەدەغە دەکات، گۆرانی وتن لە ژنان قەدەغە دەکات، ژنان بە هۆکاری فەساد و وروژاندنی پیاوان دەزانێت، ئاپارتایدی سێکسی دادەمەزرێنێت و حیجاب دەکاتە ئیجباری تەنانەت بە دەنگی بەرز پێکەنین گۆرانی وتن وەك نیشانەی “بێ ئابڕویی”، دەزانێت كاتێك هەموو ئەمانە بەشێكن لە یاسا و ئەخلاق و فەلسەفەی سیاسیی حكومەت، ئەو كاتە ناكرێت بە كولتووری پیاوسالاری كێشەكە ڕوون بكرێتەوە. ئەمە پرسێکی حکومەتە، بابەتی یاساکانە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڕزگاربوون لە ئیسلامی دەسەڵاتدار و ڕزگاربوون لەم حکومەتە هەنگاوێکی گەورەیە لە ڕێگای ڕزگاری ژناندا.
بێگومان دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەبێ زۆر ڕێوشوێنی ئەرێنی بگیرێتەبەر. یاساکان بێ مەرج دان بە یەکسانی ژن و پیاودا بنێن لە هەموو بوارەکاندا. لە ڕۆژئاوای ئێمەدا لە شەستەکاندا شۆڕشێکی سێکسی ڕوویدا، کە تا ڕادەیەکی زۆر مافی ژنانی بە یەکسانی بە پیاوان لە ڕووی پەیوەندی سێکسی و کەسی نێوان ژن و پیاو پێناسە کرد. پێویستە شۆڕشێک لەم بوارەدا لە ئێرانیشدا ڕووبدات. نەک هەر فرەژنی و سیغە و هتد بەتەواوی لە کۆمەڵگا دوور بخرێتەوە، بەڵکو ژن و پیاو مافی یەکسانیان هەبێت بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر یان هاوبەشی ژیان. پێویستە دیاردەیەکی وەک دیاردەی هاوسەرگیری سپی بناسرێت. پێویستە سێکسی نێوان هەرزەکاران و گەورەکان پێش هاوسەرگیری بە فەرمی بناسرێت. هیچ خێزان و حکومەت و ئایین و هیچ دەسەڵاتێکی تر نابێت دەستوەردان لە پەیوەندییەکی سێکسی یەکسان و خۆبەخشانە لە نێوان ژن و پیاوێکی پێگەیشتوودا بکات. سێکس کەسی و تایبەتە. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش پێویستە دەستوەردانی ئایین لە کاروباری شەخسی و پەیوەندییە تایبەتەکانی هاوڵاتیان قەدەغە بکرێت.
ئەمانە ئەو ڕێوشوێنە ئیجابییانەن کە دەبێ بگیرێنەبەر، بەڵام ڕوونە کە تا کۆماری ئیسلامی هەبێت، ئامانجی سەرەکی و بەربەستی سەرەکی، یەکەم سەنگەرێک کە دەبێ داگیر بکرێت، ڕووخاندنی ئەم حکوومەتە دژە ژنانەیە. ئەمە یەکەم هەنگاوە بە ئاراستەی یەکسانی تەواوەتی مافی ژن و پیاو لە کۆمەڵگادا. لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا ئامانجی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، حکوومەتی کۆماری ئیسلامییە، وەک لە خەباتەکانی خەڵکی مەریوان و لە هەموو شوێنێکی ئێراندا دەیبینم. پێویستە سەرەتا لە کۆماری ئیسلامی ڕزگارمان بێت تا بتوانین باس لە ئازادیی ژنان و یەکسانی ژن و پیاو بکەین.

خەلیل کەیوان: هەندێک پێیان وایە دەستدرێژیکردنە سەر ژنان کێشەیەکی جیهانییە. وە ڕەگ و هۆکاری ئەوەش ئەو پیاوسالاری و ڕوانگە سێکسیستیەیە بۆ ژنان کە لە هەموو وڵاتان دەیبینین. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئێمە شاهیدی بزووتنەوەی “می توو”ین، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دروست بووە و هەروەها لە کەشوهەوای ناڕەزایی ئێراندا بەرز بووەتەوە. ئایا کێشەی دەستدرێژی لە ئێرانیش بە هۆی کولتوری پیاوسالارییەوە نییە؟ خەسڵەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی لە کۆماری ئیسلامیدا چین؟

حەمید تەقوایی: هەروەک باستان کرد، لە وڵاتانی رۆژئاوا بزووتنەوەیەکی وەک “می توو” لە دژی دەستدرێژی دروست بووە. لە کۆتاییدا وەک لە پرسیاری پێشوودا ڕوونم کردەوە، جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان بارودۆخی ئێران و وڵاتانی دیکەدا هەیە. لێرەدا یاسا و ئەخلاق و نەریتی ئاینیی دەسەڵات و حکومەت دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان بڵاودەکەنەوە. سیغە و پرسی فرەژنی و حیجابی زۆرەملی ناچاری و ئاپارتایدی ڕەگەزی و ناساندنی ژنان وەک هۆکاری فەساد و هاندانی پیاوان لە ڕاگەیاندنە فەرمی و حکومییەکاندا هەمووی زەمینەن بۆ دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان. تەنانەت کۆماری ئیسلامی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانی بە یاسایی ناساندووە. هەموو ئەمانە واتای ئەوەیە کە حکومەت و یاسا لەپشت بێیاسایی ژنانەوەن. لە ئێراندا نەک هەر مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان وەک کەلوپەلی سێکسی تاوان نییە، بەڵکو شتێکە کە حکومەت کردوویەتی بە یاسایی و ڕەوا. تەنها ئەوەندەبەسە کە لەبەرچاو بگیرێت لە هەموو وڵاتان نەک تەنها سێکس، بەڵکو هەر جۆرە دەستدرێژییەکی سێکسی بۆ سەر منداڵان بە تاوانێکی تاوانکاری گرنگ دادەنرێت. ئەمە لە کۆماری ئیسلامیدا یاساییە. ئەمەش لە ئیسلامدا ڕەوایە و یاساکانی حکومەت کە لە ئیسلامەوە سەرچاوەیان گرتووە، ئەم دەستدرێژییە سێکسییەیان بۆ سەر منداڵان بە فەرمی کردووە. لە ئیسلام و یاسا دەسەڵاتدارەکاندا کەمترین تەمەن بۆ هاوسەرگیری نییە. واتە پیاوێک لە هەر تەمەنێکدا بێت دەتوانێت لەگەڵ کچە گەنجەکان هاوسەرگیری بکات، تەنانەت کچە ساواکانیش. تەنها دەبێت ڕەزامەندی باوکی منداڵەکەی هەبێت. لە حوکمە ئیسلامییەکاندا بە وردی ڕوونیان کردووەتەوە کە چۆن “سزادانی” منداڵێکی ساوا بدرێت. ئەم جۆرە یاسایانە ئەوەندە ترسناک و قێزەونن مرۆڤ شەرم دەکات تەنانەت باسیشیان بکات. بەڵام ئەمانە یاسان لە کۆماری ئیسلامیدا.
هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە ئەگەر لە وڵاتانی رۆژئاوا ژنان رووبەڕووی فەرهەنگی پیاوسالاری و سێکسیست ببنەوە و بەرەنگاربوونەوەی بێ یاسایی و هەڵاواردنی کردەیی دژ بە ژنان لە کۆمەڵگادا بجەنگن، لە ئێراندا کێشەکە لەوە زیاترە. لێرەدا ژنان ڕووبەڕووی هەڵاواردنێکی یاسایی و فەرمی دەبنەوە. ئەخلاقی ئیسلامی، یاسا ئیسلامیەکان، تەواوی حکوومەتی ئیسلامی و پڕوپاگەندەی حکومەت هەموو ڕۆژێک لە مینبەرەوە، نوێژی هەینی، میدیاکان و هتد، ژن وەک لاواز و شەرەفی پیاوی ، وەک سەرچاوەی فەساد، وەک هاندەری پیاوان، وەک کەسێک وێنا دەکەن کە دەبێت خۆی بە حیجاب داپۆشێت.وە تەنانەت نابێت بە دەنگی بەرز پێبکەنێت چونکە دەبێتە هۆی ئیستفزازی پیاوان و تووش بوون بە گوناه، ئەوان لەبەرچاوی دەگرن و دەیناسێنن. لە کۆماری ئیسلامیدا هەموو یاساکان بەم ئاراستەیەن. هەر بۆیە پێم وانییە بگوترێ لە ئێران وەک هەموو شوێنێکی دنیا ریشەی کێشەکە ئەخلاقی پیاوسالارییە یاخود فەرهەنگ و نەریتی سێکسی و دواکەوتوو و هتد. لە ئێراندا ئەخلاق و کەلتوری دواکەوتووی دژە ژن، یەکەم لەسەر بنەمای ئایینی دەسەڵاتدارە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش زۆر بەربڵاوتر و قێزەونترە لە کۆمەڵگاکانی دیکە و دووهەمیش بابەتێکی ڕەوای حکوومەتە. بۆیە پێویستە پێش هەموو شتێک ئەرکی ئەم حکومەتە ڕوون بکرێتەوە. پێویستە ئەم حکومەتە بڕوخێنرێت بۆ ئەوەی بتوانین لە دژی کلتوری پیاوسالاری خەبات بکەین. ئەمەش بەشێکە لە خەبات بۆ ڕزگاری ژنان، بەڵام ئەمڕۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فەرهەنگ و نەریتەکان لەبری ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەت و یاسا دژە ژنانەکانی حکومەت ئامانجەکە لەدەست دەدات و ئەنجام بەدەست ناهێنێت. ئەمڕۆ پێویستە تەرکیزی شەڕەکە لەسەر یاسا ئیسلامیەکان و دژی کۆماری ئیسلامی بێت.

خەلیل کیوان: حەمید تەقوای، با کەمێک باسی تایبەتمەندییەکانی شاری مەریوان بکەین. ئەم شارە لە ڕووی خەبات و دەستپێشخەری کۆمەڵایەتییەوە نموونەییە. بۆ نموونە دەیان ناوەند و ڕێکخراو لە بوارە جیاجیاکان، لەوانە لە بواری ژینگە، لە بەرگری لە مافی منداڵان، لە بواری هونەر و خوێندنەوە، شاخەوانی، دژی ئالوودەبوون، پاسکیلسواری ژنان، بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانی ژنان و ڕۆژی ئایار لە ڕۆژی کرێکاراندا، کۆمەڵە زانستی و ئەدەبی و کولتوورییەکان لە دژی هێزە کۆنەپەرستەکانی وەک سەلەفی و ئەوانی دیکە لەم شارەدا چالاکن. لەم شارەدا کۆدبوونەوەی ناڕەزایی گەورە ڕێکخراوەتەوە، ناڕەزایی یەک لە دوای یەک لەلایەن مامۆستایانەوە، گردبوونەوە بۆ ئازادکردنی مامۆستایانی زیندانیکراو، گردبوونەوەیەکی گەورە و شایستە بۆ پێشوازیکردن لە مامۆستایانی ئازادکراو لە زیندان، گردبوونەوەیەکی بەرفراوان لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی چالاکانی ژینگە و هتد . ئەمەش لەم شارەدا ڕوویدا. ئەم شارە ئەلگۆیەکی خەباتکارانەی دژی کۆماری ئیسلامی داوەبەدەستەوە. ئایا دەکرێت لەم ئەزموونانە مۆدێلێک وەربگیرێت و بۆ پارچەکانی دیکەی ئێران گشتگیر بکرێت؟ ئەم خەباتانە و ئەم مۆدێلە لە ئێراندا بە باشی ناسراو نین. چۆن دەتوانرێت بناسرێت و بڵاوبکرێتەوە تا هەڵسوڕاوانی کوردستان و هەموو ئێران بتوانن لە ئەزموونەکانی کەڵک وەربگرن؟

حەمید تەقوایی: شاری مەریوان خاوەنی پێشینەیەکی درەوشاوەی خەباتە لە هەموو ئەو بوارانەی کە تۆ باست کرد. وەک لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، ئەم خەباتانە لە هەمان ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ کۆچ مەریوان دەستیان پێکرد. ئەوەی کە ئەم شارە لە کوردستانە و کوردستان هەر لەسەرەتاوە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی بووەوە و بە خەباتێکی چەکداری دژی حکوومەت وەستایەوە، کە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە حکوومەتی تازە دەسەڵاتدار، جگە لە کوچی مەریوان، ڕاپەڕینی سنەشمان هەبووە و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی هەبووە، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەردەوام بووە، هەموو ئەمانە وایکردووە شاری مەریوان پێگەیەکی تایبەتی هەبێت. زۆر کەس ئەم مێژووە نازانن و پێویستە مێژووی خەبات و ئەزموونەکانی ئەم شارە زیاتر بە کۆمەڵگا بناسێنرێت و هەموو لایەک ئاگادار بکەنەوە.
بێگومان داخوازییەکانی مافی خەڵک و مرۆڤدۆستی تەنیا لەم شارەدا قەتیس نییە. خەبات لە پێناو مافی منداڵان، خەبات دژی لەناوبردنی ژینگە، خەبات دژی هەڵاواردن لە دژی ژنان، پرسی هەڵاواردنی وەرزشی دژ بە ژنان وەک قەدەغەکردنی پاسکیلسواری، بەشداریکردن لە وەرزش، مافی یەکسان لە پەیوەندییە خێزانییەکان و هتد و هتد ململانێکان کە لە هەموو شوێنێکی ئێران کەم تا زۆر بەردەوامن. بە تایبەتی خەبات لەدژی پرسی حیجاب و جیاکاری ڕەگەزی هەر لە سەرەتاوە دروست بوو، کە لە چەند هەفتەیەک زیاتر بەسەر دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیدا تێنەپەڕیبوو، کە یەکەم خۆپیشاندانی جەماوەری بوو دژی سیاسەتە دژی ژنەکانی کۆماری ئیسلامی.
بەم متمانەیەوە دەبێ بڵێین خەبات بۆ ڕزگاری ژنان خەباتێکی گشتییە. ئه‌نجامی ئه‌و مۆدێله‌ی که‌ مه‌ریوان ده‌یدات بەدەستەوە، بنەماو سەرچاوەکەی له‌لایه‌ک لەسەر ڕێکخراو و خه‌باتی ڕێکخراوەی و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ یه‌کگرتوویی داموده‌زگاکان و هەڵسوڕاوەکان له‌ بواره‌ جیاوازه‌کان دامه‌زراوه‌.
ڕەنگە لەبەر ئەوەی مەریوان شارێکی تاڕادەیەک بچووکە، چالاکوانان بە بەراورد لەگەڵ تاران و ئەسفەهان و هتد زۆر لە یەکتر نزیکترن. ئەوان نەک تەنها لە سۆشیال میدیا بەڵکو لە کۆمەڵگاشدا یەکتر دەناسن و پەیوەندی ڕووبەڕوویان هەیە.
یەکێکی دیکە لە فاکتەرە گرنگەکان ئەوەیە کە هێز و چالاکانی چەپ دیارە بە هۆی مێژووی هێزەکانی وەک حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمۆنیزمی کارگەری و کۆمەڵە لە کوردستان و لە شاری مەریوان بنکەیەکی فراوانتریان هەیە.
ئەم فاکتەرانە دەست بە دەست کاردەکەن و مۆدێلێکی کارامە لەبەردەم کۆمەڵگادا دادەنێن. مۆدێلێک کە پێویستە پێش هەموو شتێک ببێتە جێگەی سەرنجی چالاکانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و بەتایبەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان. ئەزمونی مەریوان ئەوە دەردەخات کە پێویستە لە چالاکی مەیدانیدا پێکەوە بوەستین، لێدوان و بانگەوازی هاوبەش بدەن، پەیوەندی فراوانتر بکەن، جەخت لەسەر هاودەنگیی نێوان بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان و بزووتنەوەکانی دیکە بکەنەوە و پێکەوەی ببەستنەوە.
بە بڕوای من یەکڕیزی و هاودەنگی پراکتیکی کە بە پەیوەندی و ئیرادە و خواستی چالاکوانان دەست پێدەکات، ئەو ئەڵقە سەرەکیەیە کە پێویستە بەدەستەوە بگیرێت. وە لەمەشدا ڕۆڵی ڕێکخراوەکان زۆر چارەنووسسازە. ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی مه‌ریوان شتێک نیشان بدات، ئه‌وه‌ هێزی ڕێکخستنه‌. دەسەڵاتی چالاکی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتیە بە پشت بەستن بە هەموو جۆرە ڕێکخراوێک. بە مانای تەنیا ڕێکخراوی سیاسی یان تەنانەت ناڕەزایەتی ڕاستەوخۆ نییە، بەڵکو دامەزراوە و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ڕووی پرسە کۆمەڵایەتییەکانەوە تەحەدای کۆماری ئیسلامی دەکەن، ڕۆڵێکی گرنگ لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا دەگێڕن. وەک ئەنجومەنەکان و کۆمەڵە و ناوەند و هەموو جۆرە دامەزراوەیەک، لە بەرگریکردن لە مافی ئاژەڵەوە تا وەرزش و شاخەوانی و خوێندنەوە و هتد و هتد.
ئه‌مانه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی مه‌ریوانن كه‌ به‌ بڕوای من مۆدێلێكه‌ كه‌ پێویسته‌ زیاتر باسی بكرێت و زیاتر بناسێنرێت، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی كه‌ چالاكوانانی شاره‌كانی دیكه‌ش هه‌مان كار بكه‌ن. لە چالاکی کۆمەڵایەتی-سیاسی-داواکاریدا، پێویستە هەموو جۆرە کۆمەڵە و ئەنجومەن و دامەزراوەیەک ڕێکبخەن و دەست بە دەست خەباتەکان بەرەو پێشەوە ببەن. هیوادارم خەباتی پڕ لە پڕجۆشی خەڵکی مەریوان لە دژی دەستدرێژی سێکسی لە راستیدا ببێتە نموونەیەک بۆ ئەوەی شارەکانی دیکەش پەیڕەوی لێ بکەن. لە ئێستادا شاری سنە بۆ پشتیوانی لە مەریوان هەستاون. هیوادارم شارەکانی دیکەش ڕوو لە شێوازەکانی ڕێکخستن و هاودەنگی بکەن کە ئەزموونی مەریوان بەدەستی هێناوە.

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر
14ی ئەیلوولی 2022




کچی مەرگ.. سەلاح جەلال

غەریبی رۆحی مەرگ؟!
سەرابی نغرۆبوونی عیشق چی رەمزێکە؟
گەڵای ئاوێنەی منداڵی سەوز بکات؟
خومخانەی فیزیایی وێنابوونی عیشقی تیایە ؟
بزانم عاشقی تۆم یان تۆیەک لەمەرگ؟!


بارانی رەمزی رۆح چون دانابارێت؟!
فەزا وێنەی مەرگ بگرێت؟!
عاشق بوونم بەتۆو تۆیەکی مەرگەوە وێنا ببێت؟


هەڕەمی رۆح بوونیان بردەوە سەرەتا؟!
سەرەتاو کۆتا وێنەی دوانەیی تۆی تیایە؟
عاشقی تۆم یان تۆیەکی شێوە مەرگ؟


ئاماژەی شەوارەیی دوای نەبوونیان دەرخستووە؟!
هێلکەی مەرگ بگرنەوە؟!
هەتا تۆو ئەوو ئەوانی دواتر تۆو چەن بکەن؟


هەسارەیەک هەیە لەرۆح؟!
وێنەی هۆمیرۆسی تۆو تۆیەکی تری تیا بێت؟
لەدارستانی نغرۆیی تیشکێک هەیە؟
کتێبی مەرگ بەگەڵای بوردی بنوسێت؟


گەڵای نەمری و غەردەق و شوکران تێکەڵ بن؟
ئەفسانەی تەکنەلۆژی دوانی رۆحیک دەدۆزنەوە؟!
عاشقی تۆم یان تۆیەکی وەک تۆ لەمەرگ؟!


موزیکی رەو زایەڵەی گەردوونی دەگرێت؟َ
چۆن دووانی رۆح و ر ۆح شیتەڵ دەبێت؟!
هەسارەکان تیشکی فیزیاییان تیایە؟!
عاشقی تۆبم یان تۆیەکی تۆیی لە مەرگ؟
یان تۆی تۆیەک نەک تۆیەکی عیشقە مەرگ؟


شارای عیشقی کۆتایی مۆمی سلێمانی تیایە؟!
ببمە گەردەلولی رۆحت ؟
تۆی تۆی تۆیی دەبێتە فۆتۆنی تۆی تۆ؟!
نەک تۆی دوانی تۆیەکی تر لەعیشقە مەرگ؟!


تۆ کام عیشقەیت عاشق بونم عاشق بکەیت؟
لەتۆی تۆیی یان تۆی مەرگ بپرسمەوە؟!
عیشقم ئاوێنە تێزابی دازاینی دوای نەبوونە ؟!
یان وێنەی عیشقە مەرگمیت؟


خۆت جیاکەرەوە رۆحم بەتێزاب گۆڕاوە؟
عاشقی تۆم یان عاشقی تۆی مەرگە عیشق؟!
دەبێت بیرچونەوە شێرپەنجەی دووانی هێنابێت؟
شییزوفرینیای بیرەوەری من و تۆ بێت؟


دوو رەگی عیشقە مەرگت مۆمیا بووە؟
بە ئەهرامەوە تەریب ببیت؟
سیبریای ئەلیکترۆنی عیشقت بڕی؟
عاشقی تۆم یان عاشقی مەرگی تۆیی ؟


کوا رۆحت؟! بەپڕۆمیسۆسەوە تێکەڵ ببین؟
سەمەندەلی دوو رۆحی تەنیایت بیربێتەوە؟
یان هیستریای بیرچونەوەمان گرتووە؟
من لەتۆفانی عەتاری عیشقەوە هاتبێتم ؟!
تۆیش لەڕەوی ئەسپی بیابانی مەرگ؟


موزیکی رەوی ئەسپ کەی دەژەندرێت؟!
ئەستێرە رەشەی مەرگ پەخشت بکات ؟َ!
خۆزگە چوار رەنگەی فیزیایی بەعیشقەوە تێکەڵ دەبوو؟!
لەموزیکا زمانی مەرگت بگرتایە ؟
ببیتە خڕۆکەی خوێنی فیزیا؟
هەتا گەردوون لە زمانی شێتی و مەرگا قفڵ ببێت؟!


رۆحت شەرابی چی عیشقێکی گرتۆتەوە؟
ناونیشانی منی تیابێت؟
یان وێنەی تۆ چییەو چۆنە نەک وێنەی تۆ ؟


کەی دڵۆپێک بخۆمەوە؟
نامەیەک بە مەرگ بنوسم؟


کوا ئەو وشانەی دەچنەوە جێگەی خۆیان؟
کوژاوەکانی ناخ بنوسنەوە؟!
ناوم لە رۆحتا رەنگ بکەن؟


کەوتنەخوارەوەی بیرکردنەوە کەی هەڵ دەکات؟
تیزابی ناخت گڕ بگرێت؟
ببنە هەورێکی سەرەتان؟
ببمە شیرپەنجەی عیشقی تۆو تۆیەکی تر ؟
رەمزی مەرگی عیشقی پەپولەیەک بگرم؟


بۆچی چرکەی شەرابی رۆحت پڕ ژەهرن؟
وێنەی خوکوشتنیان تیایە؟
تۆڕی عیشقت چەقۆی فەلسەفەی مەرگ دەگرێت؟
رۆمانی عیشقە مەرگمان بنوسنەوە؟!


گەردەلولێک هەڵی کردووە رەمزی خۆکوشتنی منە یان تۆ؟
وەرە ساتی تێکەڵ بوونی فەلسەفەیە لەپێکێکا؟
لەرێکەوتەی فەلسەفەی مەرگا نغرۆ بین؟
تۆی عیشق و تۆی ئەفسانە جیا ببنەوە؟


لەم تۆفانە کلیلی مەرگ شارایەوە؟
رۆح بانگەشەی نەبوونی ئەوو ئەوانی تر دەکات؟


دەبێت وشە روت ببنەوە؟!
گەوهەری عیشقیش بزر ببێت؟
وێنەی خومخانەی دوای مەرگ بگرنەوە ؟


دوانەیی مەرگ رۆحێک لەبوون تۆوچەن دەکات؟
من و تۆو تۆی مەرگ و ئەوانی تر وێنا ببین؟!
دۆشاوە رۆحی دوانەیی دەبێتە شەرابی عیشق؟!
لەشوشەی عەتاری زەمەنەوە تێکەڵ ببین؟!
ببینە وێنەی بونێکی تر؟

5/8/2022 نۆی بەیانی
لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ/مروارییەکان/ ژمارە8736 لەرۆژی سێ شەممە 23/8/2022 بڵاوبۆتەوە.




کۆپلە شیعر/ هەندێک ئیعتیراف.. نەوزاد بەندى

                                                                                                     

-1-

بە بنکى مەنجەڵى دنیاوە نوسام ،

نە بە کارى خواردن هاتم..

نە ڕزگارم بوو لە سووتان ..

-2-

زۆر دەمێکە ،

هیچ وێستگەیەک لە نێوان بەیانى و نیوەڕۆکانما نەماوە ..

هیچ کافیتریایەک لە نێوان نیوەڕۆ و ئێوارەکانما نەماوە ..

هیچ جگەرەیەک ،

لە پشت پەردەى پیاڵە چاییەکانمەوە ،

خۆى مەڵاس نەداوە ..

( تێکڕا ڕۆژەکانم ماراسۆنن ..

ماراسۆنێکى کەرانە .. ! )

ـ3ـ

جوانترین ساتى ژیانم ،

ئەو چرکەیە بوو ،

کە

لە

بە

ردەم کوشکى بلیتى سینەما ،

بلیتەکەم ئەکڕى و ..

سیحراویترین ڕێڕەوم لە ژیانما ئەبڕى ،

هەتا ئەگەیشتمە سەر کورسیەکى

بەر

دەم

شا

شەیەکى سپى ..

(دواى ئەوەى دەرگاوانەکە ،

بلیتەکەمى ئەدڕى )

-4-

سیاسەتمەدارێک

ئەیویست خەڵک فێرى هەڵبژاردن بکا

لە نیشتمانێکا

تەنانەت ناتوانیت

کیلۆیەک تەماتەى

بە هەڵبژاردن

تێدا

بکڕى ..

-5-

هیچ شتێ

ئەوەندەى ونبوونى مناڵیى ،

زەبرى لێ نەدام ..

( هێشتا نائومێد نەبووم لە دۆزینەوەى ..

تەسەور ئەکەم ،

بەیانییەک

لەسەر عەرەبانەیەکى تریشقە ، بێتەوە .. )

-6-

هێشتا

هەڵمات و

ڕەسمى عەسابەى مناڵیم ،

پاراستووە ..

( لە خۆیشم زیاتر ،

کەس نازانێ

لە کوێدا  هەڵمگرتووە .. )

-7-

زۆرجار

کە بە بەردەم  نوسینگەکانى کۆچ و گەشتیاریدا ئەڕۆم ،

خەریکە بپرسم :

ڤیزەیەک

تڕانزێتێ ..

قاچاخچیەکتان ،

لەلا دەست ناکەوێ ،

بمانباتەوە بۆ مناڵیى ؟؟

-8-

زۆربەى کاتەکانم ، تەنیام ..

کەچى هێشتا فرسەتێکم بۆ نەڕەخساوە ،

چاو پێکەوتنێ لەگەڵ خۆم ،

ساز کەم ..

20/9/2013




خەنجەری خێڵ.. بەشی چوار(٤) شەماڵ بارەوانی

ئێره سەر زەمینی ئەبێ و نابێکانە..!

“بۆ ئەوەی بەهەشت بناسم

ئەبێ ڤۆدگا تەرک بکەم

ئەبێ ببمە ژنێکی باڵاپۆش

ئەبێ خۆشەویستی هاک کەم!!

ئەبێ و…

ئەبێ و…

ئەبێ….”(١)

ئێرە مەملەکەتی ئەبێیەکانە.

لێره هەر ڕۆژەی دنیایەک ئەبێ و نابێ لە دایک دەبن و هەر ئەبێ و نابێیەی

ئەژدەهایەکە بۆ ژیانی مرۆڤەکان و ئازادی ژن.

ئەبێ وا پاڵکەویت، نابێ وا دایکەنیت، ئەبێ وا بیمژیت، نابێ وا میزبکەیت و ئەبێ وا بڕیت.

ئەبێ زەوقی مێردەکەت ڕابگریت و تێر گانی بکەیت و جوان ڕانەکانتی بۆ بەرزەوەکەیتەوە و بیگەیەنیت بە ترۆپکی ئۆرگازم،

گەرنا فریشە لە ئاسمانەکان، لە ئێوارەوە تا بەیانی نەفرینت بەسەردا دەبارێنن.

بە باش و خراپەوە، نابێ لە فەرمانەکانی باوکت بچیتە دەر، گەرنا تۆ کچێکی بێ حەیا و بەد ڕەوشتی.

ئێرەسەر زەوینی ئەبێ و نابێکانە!

لە ناو خێزاندا ژیانمان هەمووی بە کۆمەڵێک ئەبێ و نابێ تەنراوە.

ئەبێ و نابێیەکانی باوک، ئەبێ و نابێیەکانی برا،

ئەبێ و نابێیەکانی باپیرە…

 لە کۆمەڵ هەر ئەبێ و نابێ!

ئەبێ و نابێیەکانی خێڵ، ئەبێ و نابێیەکانی نەریت، ئەبێ و نابێیەکانی کولتوور، ئەبێ و نابێیەکانی مەزهەب، ئەبێ نابێکانی ئایدیۆلۆژیا.

لە قوتابخان دیسان هەرئەبێ و نابێ، ئەبێ تەنها مامۆستا لە شێوەی ئەفسەرێکی نازیزم قسەبکات و تۆ تەنها گوێی بۆ بگریت و نابێت جگە له بەڵێ هیچیتر بڵێیت.

ئەبێ هەموو وانەکانت توتی ئاسا و بە جوانی ئەزبەر بکەیت و گەر هیچیشی لێ حاڵی نەبیت، نابێت بڵێیت بێ زەحمەت دەتوانیت دووبارەی بکەیتەوە؟

ئەبێت لە هەر قسەیەکی گەورەکان، به باش و خراپەوە، نەچیتە دەر.

ئێرە نیشتمانی ئەبێ و نابێیەکانە، ئێرە ئەبێستانە.

ئەبێ و نابێکانی پیاوانی ئایین و مەزهەب و ئایینەکان،

ئەبێ تەبای عامێ بچیتە شامێ، ئەبێ دەمارگیربیت و کوێرانە شوێن ئاڕاستە و ئیدەلۆژیایەکی دیاری کراو بکەویت، ئەبێ لەسەر حزبی باپیرەت و ئاینی باوکت و مەزهەبی خێلەکەت بیت.

ئەبێ باوەڕت به یاساکانی خێڵ هەبێت،

ئەبێ به موو لە مێنتاڵێتی خێڵ لانەدەیت،

ئەبێ سوێند بە خەنجەری خێڵ و پیرۆزی خێڵ بخۆیت.

 ئەبێ گوێ لە مۆزیک نەگریت، ئەبێ وێنە و تابلۆ نەکێشیت، ئەبێ نەڕۆیتە باڕ، ئەبێ سەما نەکەیت، ئەبێ قژت داپۆشیت، ئەبێ لە دووای سێبەری پیاو بڕۆیت، ئەبێ لە کاتی قسەکردنا دەنگت بەرزنەکەیتەوە، ئەبێ توخنی دڵداری نەکەویت، ئەبێ تەنها باوەڕت بە ئاینێک و مەزهەبێک هەبێت، ئەبێ وا بکەیت،

گەرنا تۆ دەچیتە دۆزەخ و دەتکەن بە کەباب!

ئەبێ وانان بخۆیت، ئەبێ وا ڕێبکەیت، ئەبێ وا بخەویت، ئەبێ وا پێبکەنیت، ئەبێ وا بگریێیت، ئەبێ ڕەنگی جڵەکان و پێڵاوەکانت و میکابەکەت وابێت، ئەبێ ستایلی ژیانت، هەمووی بە پێی ئەبێ و نابێکان بێت، ئەبێ وا پەرستش ئەنجام بدەیت و نابێت وا  کڕنۆش بەریت.

هەر لە یەکەم چرکەساتی لە دایکبوونت و پێخستنە سەر ئەم سەر زەمینە، فرچکت بە ئەبێ ونابێ دەگرنەوە و دنیایەک ئەبێ و نابێ تێکەڵ بە شیری دایکت و خوێن و خۆراک  و دەمارەکانت دەکەن.

ئیتر ئەو ئەبێ و نابێیانە تا کۆتایی تەمەنت و خستنە ناوگوڕ، لە دوو قنت نابنەوە؟و هەر لەگەڵت دەمێنمەوە.

ئێستا دوو فریشتەی ترسناک دێن و ئەبێ بەو شێوازە وڵامیان بەیتەوە.

ئەبێ وا دایبی بکەیت،  ئەبێ ئەو جۆرە پانتۆل بکەیتە بەر،

ئەبێ تەنورەکەت تا خوار ئەژنۆت بێت، ئەبێ سمێڵ و ڕیشت وابێت.

لێره تۆ لە دایەنگاو باخچەی ساوایانەوە، فێری ئەبێ و نابێ دەکرێیت و بە ئەبێ و نابێکان تەلقین دەدرێیت و لەسەر ئەبێ و نابێ پڕۆڤەت پێدەکرێت.

هەر کەسەو کۆمەڵێک ئەبێ و نابێی لایه و دەبێت لێی وەرگریت و قبوڵی ئەبێ و نابێکانی بکەیت.

وڵاتی ئەبی و نابێ، خێڵی ئەبێ و نابێ،

گەڕەکی ئەبێ و نابێ، حزبی ئەبێ و نابێ، ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕی ئەبێ و نابێ، چایخانەی ئەبێ و نابێ، پەرستگای ئەبێ و نابێ، باڕی ئەبێ و نابێ، دادگای ئەبێ و نابێ، کتێبخانەی ئەبێ و نابێ، کۆڵانی ئەبێ و نابێ، چێشتخانەی ئەبێ و نابێ، کەبابخانەی ئەبێ و نابێ، نەخۆشخانەی ئەبێ و نابێ، دەرمانخانەی ئەبێ و نابێ، خێزانی ئەبێ و نابێ، خاڵە ئەبێ و مامە نابێ، باوکم ئەبێ و مامۆستا نابێ، شێخ ئەبێ و ئاغا نابێ، حاجی ئەبێ و بەڕێوەبەر نابێ، هونەرمەند ئەبێ و وەزیر نابێ، جەنابی ئەبێ و بەڕێز نابێ، ئارایشتگای ئەبێ و هاوسەرگیری نابێ، جەماعەتی ئەبێ و ژمارە یاسای نابێ،

وەزارەتی ئەبێ و نابێ، ئاواز و میلۆدی و گۆرانی ئەبێ و نابێ، ڕۆمان و شیعر و چیرۆکی ئەبێ و نابێ، کەناڵی ئەبێ و  ڕادیۆی نابێ، جەنابی ئەبێ و یاریگای نابێ، سەرتاشخانەی ئەبێ و کابینەی نابێ، سیاسەتی ئەبێ و

 تەوالێتی نابێ، دیوەخانی ئەبێ و کافتریای نابێ،

 وێستگەی ئەبێ و بازگەی نابێ، فەرمانگەی ئەبێ و  پارکی نابێ، باخچەی ساوایانی ئەبێ و قوتابخانەی بنەڕەتی تێکەڵاوی نابێ، پەیمانگای ئەبێ و زانکۆی نابێ، کۆلێژی ئەبێ و بەشی نابێ، و وانەی ئەبێ و خوێنەواری نابێ.

ئێره مەملەکەتی ئەبێ و نابێکانە.

لێره نابێ خەونەکانت باس بکەیت،

ئەبێ ئاواتەکانت بکوژیت.

نابێ بە فلان قاچ بڕۆیتە تەوالێتەوە،

ئەبێ بە فیسار دەست نان بخۆیت.

نابێ وا ڕابکشێیت، ئەبێ لەسەردەم پاڵکەویت.

ئەبێ، نابێ، ئەبێ، گوتم نابێ کاکە، ئەبێ، نابێ، ئیلا ئەبێ، بیلا نابێ، ئەبێ، نابێ، گوتم:ئەبێ، نەخێر نابێت.

ئێره کیشوەری ئەبێ و نابێکانە!

لێره مێژووی هەمووی شەڕ و ناکۆکی نێوان ئەبێ و نابێکانە.

دەیان جار مناڵەکان لەگەڕەک لەسەر ئەو ئەبێ و نابێیە

دەمانکرد بەشەڕ، ئەوان دەیانگوت:نابێ لێره پەنارتی لێبدەن، ئێمە دەمانگوت:ئەبێ، نابێ، ئەبێ،  نابێ، ئەبێ، سەرەنجام ئەبێ و نابێ دەستیان دەخستە گەرووی یەکتری و شەڕ دەستی پێدەکرد.

لەگەڕەکەکەی ئێمە، لەسەر ئەبێ و نابێ کوژرا.

دوو خێڵ لەسەر ئەبێ و نابێ بوو بەشەڕیان.

:ئێوە سەرەتا ئەبێ سەرەتا داوای لێبووردن بکەن لەسەر ئەوەی جوێنتان بە خێڵەکەی ئێمە داوە، نەخێر ئەوە نابێ هەرگیز،

ئەبێ، نابێ، ئەبێ، نابێ.

ژنێک هەر لەسەر ئەو ئەبێ و نابێیە تەڵاقدرا.

پیاوەکەی سەعات دووی شەو گووتی: هەرئێستا دەمەوێت.

ئەویش گووتی:چاوشت دەربیێت من بەو درەنگەی شەو تاقەتی دانێم نییه و نابێ، ئەبێ، نابێ، ئەبێ نابێ.

بیرمە مناڵ بووم و لەگەڵ هاوڕێ کچەکانم یەکەو گوڵێکمان دەهێناو هەر یەکەو کوڕێکمان دەخستە ناو خەونەکانمانەوەو  لە ڕێگەی پەڕەی گوڵەکانەوە بەختی خۆمان تاقیدەکردەوە و دەمانویست بزانین کە ئەو کوڕەی بۆخۆمان داناوەو کەی گەورەبووین ببێت بەهاوسەر و هاوبەشی ژیان و سوارچاکی نێو خەونەکانم، دەهاتین و

گوڵەکانمان دانە دانە هەڵدەوەراندو لەگەڵ هەر دانەیەک دەمانگوت:ئەو کوڕه بۆمن ئەبێت، نابێت، ئەبێت، نابێت، ئەبێت، نابێت، گەر کۆتا پەڕەی گوڵەکە بە ئەبێ بووایه، ئەو دەمانکرد بە  قاقا و تلیلی لێدان و چەپڵە کوتان، گەریش نابێ بووایە، بە خەم و نیگەرانییەوە دووبارە بەختی خۆمان لە ڕێگای دوو سێ دانەیتر تاقیدەکردەوە.

هاهاها

ئێرە هەسارەی ئەبێ و نەبێ و نابێکانە

خودایه:

ئەو  هەموو جەهننەم ئەبێ و ژەهر نابێ و قوزەلقورت ئەبێ و بە نەفرەت نابێیانە چین؟

ئێرە ئەبێخانە و نابێخانە!

ئەزانیت چی بەهار گیان؟

ئەبێ کەرێتی بتگرێت و یاخی بیت و  جوتەیەک بەیت لەو هەموو ئەبێ و نابێیە پڕوو پووچ و بێ مانایانە. بەڵێ، ئەبێ وا بکەیت و نەڵێیت نابێ هاهاها

سەروین وای دەگووت.

—-

١-هەنار موفتی، شینی شەوان، ڕۆژنامەی هەولێر، ژماره(٣٧٢٠)،٢٠٢٢/٩/١٤٫ ل١٠.




ڕاگەیاندنێک لە کۆمسێۆنی کاروباری کرێکارانەوە

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان:

ڕەشنوسی یاسای کاری حکومەتی هەرێم، بە یاسایی کردنی
به‌تاڵانبردنی هێزی کار و ڕوتاندنەوەی کرێکارانە!

بەدوای سی ساڵ لە نەبوونی یاسای کارێک بۆ کرێکارانی کوردستان، ئەم ڕۆژانە حکومەتی هەرێم ڕەشنوسی یاسای کارێکی گەیاندە پەرلەمان و وەزیری کاریش لە یەکەم دەرکەوتنیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕەشنوسە “لە خزمەتی کرێکاراندایە و مافەکانی کرێکارانی دەستەبەرکردووە”. لەلایەکیتریشەوە، حزبەکانی نێو دەسەڵات و سەندیکاکانی سەر بەخۆیان، کەوتونەتە جوڵە و لە هەوڵی ئەوەدان لایەنەکان و فراکسۆنەکانی پەرلەمان لە پشتی کرێکاران و خواستەکانیانەوە ڕازی بکەن و ڕەشنوسەکە تێپەڕێنن. بەڵام ئەم ڕەشنوسه‌ بەدوای دەورەیەک لە سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوری و بەدەستەوەگرتنی سیاسەتی لێگرتنەوە و هەژارکردنی کرێکاران و سیاسەتی هەڕاجکردنی “کەرتی گشتی” و باڵادەستکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەسەر هەلومەرجی کار و ژیانی کرێکاراندا لەلایەن حکومەتەوە، بەبێ پرسوڕاکردن بە نوێنەرانی ڕاستەوخۆ و بەشەکانی کرێکاران لە ناوەندەکانی کاردا، ئامادەکراوە. هاوکات ئەم ڕەشنوسە بەدوای هەڵوەشانەوەی دامەزراندنی مەرکەزی و پەسەندکردنی “یاسای وەبەرهێنان” دا دێت کە هەموو دەسەڵات و ئیمتیازاتێکی بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ خستەنەبەرکاری کرێکاران بەخشیوە و هەروەها لانی کەمی کرێی مانگانەی “کرێکارانی ناکارامە”ی بە٣٢٠ هەزار دیاریکردوە.. بۆیه‌ ئه‌م ڕه‌شنوسه‌ نەک هەر لانی کەمی ماف و ئازادیەکانی کرێکارانی لەبەرچاو نەگرتوە، بەڵکو سەراپا دژ بەکرێکارانە و دەیەوێت هێزی کاری کرێکاران بەتاڵان بەرێ و ڕوتاندنەوەی کرێکاران لەبەردەم کۆمپانیاکاندا بکاتە کارێکی یاسایی. ئەمەش نەک هەر باری ژیانی کرێکاران باشتر ناکات و ناتوانێ هیچ ئاستێک لە عەدالەتی کۆمەڵایەتی لەنێوان کرێکاران و خاوەنکاردا دابین بکات، بەڵکو بە پەسەند کردنی ئەم ڕەشنوسەی یاسای کار، نەوە لەدوای نەوەی کرێکاران دەکاتە کۆیلەی خاوەنکار و کۆمپانیاکان، تا بەئارەزوی خۆیان هێزی کاریان بەتاڵان بەرێ و بیانڕوتێننەوە.
بەگشتی ئەم ڕەشنوسەی یاسای کاری حکومەت کە لە کۆمەڵیک بنەمای دژە کرێکاریی سەرچاوەی گرتووە، هەموو مادە و بەشەکانی ڕووی لەوەیە کە دەسەڵاتی کۆمپانیاکان بەسەر کرێکارانەوە، تا سەرئاستی چەوسانەوە و ڕوتاندنەوەی بێسنور و کۆیلەکردنی کرێکاران بە یاسایی بکات تا چاوچنۆکی و قازانجپەرستی کۆمپانیاکان و سەرمایەداران بەوپەڕی ئاستی خۆی بگەیەنێت. بەتایبەتی کە:
١/ ئەوەی کە حکومەت لە پڕۆژە یاساکەدا، خۆی وەک “ڕۆڵی نێوەندگیری” لەنێوان خاوەنکار و کۆمپانیاکان و کرێکاراندا، نیشانداوە، بەڵام ماددە و بڕگەکانی یاساکە بە ڕۆشنی لایەنگری لە خاوەنکارو کۆمپانیاکان دەسەلـمێنێ وهەوڵیداوە بە قازنجی چینی سەرمایداران هێزی کاری هەرزان و کرێکاری ێیدەنگ بە یاسایی جێگیربکات. بەدڵنیایەوە هیچ حکومەتێک ناتوانێ بێلایەن بێت، بەتایبەتی بۆ حکومەتێک کە دەسەڵاتی ئەحزابێک نوێنەرایەتی بکات کە هەرخۆیان خاوەنانی سەرەکی کۆمپانیاکانی نەوت و دەرمان و بازرگانی و پڕۆژەکانی پیشەسازی و نیشتەجی بوون وخزمەتگوزاریەکان بن. حکومەتێکی ئاوا نەک هەر ناتوانێ چاودێرێکی بێلایەن و بەویژدان بێت لەنێوان خاوەنکار و کرێکاراندا، بەڵکو بەقازانجی کۆکردنەوەی داهاتو بەتاڵان بردنی ڕەنجی کرێکاران، تائەوپەڕی خۆی ڕۆڵ دەگێڕێت. دەستبەسەرداگرتنی موچەی ناچیزی کرێکارانی ژینگەپارێز لەلایەن کۆمپانیاکانەوە و ڕۆڵێک کە شارەوانیەکانی حکومەت و وەزارەتی کار و سەندیکاکانی سەر بە حزبەکانی ناوحکومەت لەم کێشەیەدا لەخۆیان نیشانیدا ئەم ڕاستیەمان پێدەڵێت.
٢/ ئەوەی لەڕەشنوسەکەدا هاتووە کە ئەم یاسای کارە بۆ “بونیادنانی ئابوری نیشتمانی” و “ڕۆڵی پێشەنگانە لەپێشەوایەتیکردنی پڕۆسەی گەشەپێدانی ئابووری بە کەرتی تایبەت دەسپێردرێت”، بەڕۆشنی ده‌ریده‌خات کە ڕەشنوسەکە لەسەر بنەمای زامنکردنی ئازادی و مافەکانی کرێکاران، دەستەبەرکردنی باشبژێوی وخۆشگوزەرانی، سەلامەتی گیانی، فرسەتی کافی بۆ حەوانەوە و تەندروستی بەدەنی کرێکاران نەنووسراوە. لەکاتێکدا هەر یاسایەکی کار وەختێک لە قازانجی کرێکارانە کە بە ستانداردێکی کۆمەڵایەتی ئاستێکی گونجاو لەگەڵ داهاتی سەرمایە و خاوەن کارەکان بۆ کرێکاران دەستەبەربکات، ئەگەرنا ئەو یاسای کارە بەتەواوی دژی کرێکارانە. دیاری کردنی ٤٢ سەعاتکار لەهەفتەیەکدا، ٣٢٠ هەزار موچەی مانگانە، حساب نەکردنی دەورانی بێکاری، کەمی ماوەی پشو و مۆڵەتی ساڵانە، نەبوونی زەمانەتی تەندروستی، فێرکردن، سەفەر و هاتوچۆ، مافی خانەنشینی.. ئەمانە بێمافیەکی گەورەی بەسەرکرێکارانەوە کردۆتە یاسا. کرێکاران لە یاسای کاردا بەشوێن ئازادی و مافەکانی خۆیان و باشکردنی هەلومەرجی کار و ژیانیانەوەن نەک “بنیادنانی ئابوری نیشتمانی” ئەویش کە بە “ڕۆڵی پێشەنگانەی کەرتی تایبەت” سپێردرابێت.
٣/ ئەم ڕەشنوسی یاسای کارە، یەکلایەنە و بەبێ دەخاڵەت و حزوری ڕاستەوخۆی نوێنەرانی کرێکاری لە ناوەندەکاندا، لەلایەن حکومەت و سەندیکاکانی سەر بە حزبەکانی دەسەڵات و بە دەخاڵەتی ڕێکخراوی کاری جیهانی و کەسانێکەوە نووسراوە و ڕای کرێکارانی لەسەر نەبووە و نییە. تەنانەت ئەگەر ڕای کەسانێکیش کە لایەنگری لە کرێکاران دەکەن وەرگیرابێت و پێشنیارێکیان بۆ باشکردنی یاساکە هەبووبێت، بەهیچ جۆرێک حسابی بۆ نەکراوە و بەتەواوی لاخراوە. یاسایەکی ئاواش بەدڵنیایەوە یاسای کارێکی سەرمایەدارانەیە و لە خزمەتی خاوەنکار وکۆمپانیاکان نووسراوە.
٤/ ئەم ڕەشنوسی یاسای کارە بە ڕۆشنی و ڕاشکاوانە، داننانێت بە ئازادی مانگرتن و ڕێکخراوبوونی کرێکاران و کۆبوونەوە کرێکاریەکان لەناوەندی کاردا. بەڵکو وەک ئەوەی گەرەکیەتی کرێکاران بێدەنگ و سەرکوتکراو بەیاسایی بکات، مەسەلەی ئازادی ڕێکخراوبوون و کۆبوونەوەی کرێکاری قەدەغەدەکات و دەیخاتە گرەوی مۆڵەت وەرگرتنەوە لە خاوەنکارەکان. ئازادی “کاری سەندیکایی” ش کە لە ڕەشنوسەکەدا هاتووە، تەنها ئەو سەندیکا و دەزگایانە دەگرێتەوە کە سەر بە حزبەکانی ناو دەسەڵات خۆیەتی. ئەمە لەکاتێکدایە کە کرێکاران بۆ بەرگری لە ماف و خواستەکانیان تەنها چەکی مانگرتن و ڕێکخراوبون و کۆبوونەوەیان لەدەستدایە، کاتێک کە یاساکە ئەم مافە بەڕۆشنی ڕاناگەیەنێت، بە مانای ئەوە دێت کە کرێکاران تەنانەت مافی بەرگری کردنیان لەهەقی خۆشیان نییە.
٥/ ئەم ڕەشونوسی یاسای کارە، چینی کرێکاری کوردستان بەیەک پارچە سەیر ناکات و بەشەکانیان دابڕدابڕدەکات. بەتایبەتی کرێکارانی کەرتی حکومی لە دەرەوەی چینی کرێکار بە حساب هێناوە و بەشێوەیەکی زمنی بە یاسای ١٥١ی حکومەتی بەعس مامەڵە دەکات و کرێکارانی کەرتی حکومی کردۆتە فەرمانبەر. لەیەک وتەدا ئەم یاسای کارە تەنها کرێکارانی کەرتی تایبەت کە کار بۆ کۆمپانیاکان دەکەن لەبەرچاو دەگرێت و بە کرێکار حسابیان دەکات.
٦/ ئەم ڕەشنوسی یاسای کارە وەک ئەوەی کە زیاتر ڕووی لە کەرتی تایبەتە، بنەما سەرەکیەکەی پشتی بەستووە بە جێخستن و بەیاسایی کردنی کاری گرێبەست و كاتی، بەمەش زەمانەتی کار و کاری هەمیشەیی خستۆتە لاوە و لەلایەک مافی لەسەرکار دەرکردنی کرێکارانی داوە بە کۆمپانیاکان، کە هەر کاتێک گرێبەستەکان کۆتاییان پێبێت، بێکاریان بکات. لەلایەکی تریشەوە بێکاری دەکاتە شمشێرێکی بەردەوام بەسەر کرێکارانەوە. حاڵەتێکی ئاواش بەدڵنیایەوە نەک هەر فرسەتی دامەزراندن لەبەردەم ئامادەبەکاراندا ناهێڵێتەوە، بگرە ئەوان دەخاتە بەردەم کاری كاتی و خۆبەخش و ڕۆژانەوە.
٧/ یەکێک لە بنەماکانی ئەم ڕەشنوسی یاسای کارە، شەرعیەت دانە بە کاری مناڵان و نێوجەوانان. بەتایبەتی ڕەشنوسەکە بە ڕۆشنی و ڕاشکاوانە ناڵێت کاری منالان قەدەغەیە و هەرجۆرە کارپێکردنێکیان سزای یاسایی لەسەرە، بەڵکو باس لە “نەهێشتنی کاری مناڵان” دەکات، هاوکات بە ماددەیەکیش ١٥ ساڵی تەمەنی دیاریکردوە بۆ کاری نێوجەوانان. ئەمە بە یاسایی کردن و ڕەسمیەت دانە بە دۆخی ئێستا کە مناڵانی ڕاپێچی کاری ناچاری کردووە. هاوکات نەوجەوانانی ١٥ ساڵ لە خوێندن و سەرگەرمی دەردێنێ و دەیناخاتە بەر کارەوە تا حکومەت خۆی لە بەرپرسیاری خه‌رجی پەروەردە و خوێندنی مناڵان و نەوجەوانان بدزێتەوە و بیخاتەوە سەر شانی خێزانەکانیان.
٨/ لە کۆتاییدا ئەم ڕەشنوسی یاسای کارەی حکومەتی هەرێم، هاوشێوەی یاساکانی حکومەتی بەعس هەموو ئەو بێمافی و ڕوتاندنەوەیەی کە لە ماددە و بڕگەکانیدا خۆی هەڵگرتوە هەتاهەتایی دەکات، یالانی کەم حوکمی ٢٠ ساڵ و ٣٠ ساڵ و زیاتری پێبەخشیوە و مەعلوم نییە کەی و کێ دەتوانێت هەمواری بکاتەوە. بە تایبەتی کە لە ڕەشنوسی یاساکەدا هیچ ماددە و بڕگەیەکی تێدا نییە کە کرێکاران بتوانن (بۆ نمونە هەرچوارساڵ جارێک) داوای گۆڕانکاری و هەموارکردنەوەی بکەن.
٩/..
ئێمە لە کۆمسیۆنی کاروباری کرێکاریی سەرەڕای ئەوەی کە ڕەخنە و سەرنجی وردترمان لەسەر بەشێکی زۆر مادده ‌و بەشەکانی ئەم ڕەشنوسەی یاسای کار هەیە کە حکومەت خستویەتیە بەردەم پەرلەمان، بەڵام بەپێی ئەو بنەما گشتیانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە، پێمان وایە ڕەشنوسێکە سەراپا دژی کرێکارانە و تەنانەت کەمترین ئاست لە خواستەکانی کرێکارانی کوردستان و زامنکردنی هەلومەرجێکی گونجاو و ئینسانی کە لەگەڵ دۆخی کار و ژیانی ئەواندا بێتەوە لەبەرچاو نەگرتووە و ناتوانێت هیچ ئاستێک لە عەدالەتی کۆمەڵایەتی لەنێوان کرێکاران و خاوەنکارەەکاندا دەستەبەربکات. هاوکات بانگەوازی کرێکارانی کوردستان و لایەنگرانی بزووتنەوەی کرێکاریی دەکەین کە ڕێگا نەدەن ئەم تاڵانچێتی وڕاوڕوتەی کۆمپانیاکان و سەرمایەدارن و حکومەتەکەیان، بکرێتە یاسا و ژیانی ئەمڕۆ و سبەینێی نەوەکانیانی پێ لە قاڵب بدەن. بەڵکو دەبێ بە هێنانەمەیدانی ڕیزی یەکگرتوانەی کرێکاران و ژنان و پیاوانی ئامادەبەکار فشارەکان لەسەر حکومەت و پەرلەمان توند بکەینەوە و ئەم پڕۆژەیە پەک بخەین.

١٧/٩/٢٠٢٢




پرسی کوردەکان کاری ئێمەیە.. ‌هێرڤێ هامۆن.. لە فەڕەنسییەوە: دیار عەزیز شەریف

وڵاتەکەیان کە بە رۆژئاڤا ناودەبرێت، بە هەوڵ و تێکۆشانێکی مەزن لە ٢٠١٢ لە سەروبەندی “بەهاری عەرەبی” کۆنترۆڵیان کرد. ئەوان نیشتیمانەکەیان لەنێوان دیجلە و فورات ئاواکرد، خاکێک کە چوار ئەوەندەی لوبنان گەورەترە لەسەر بنەمای پرەنسیپە بەهێزەکانی : عەلمانیەت، یەکسانی لەنێوان ژنان و پیاوان، گرنگیدان بە ژینگە بەڕێوەی دەبەن. دژ بە ئەسەد، و لەگەڵ مەسیحی و عەرەبە هاوپەیمانەکانیان لەنێو هێزەکانی سوریای دیموکراتیک.
لە ماوەی شەڕی سوریا، ئێمە سەرسامی ئازایەتی ئەوان بووین، بەتایبەتی ژنەکانیان لە بەرەی شەڕدا. ئەوان قەڵای ئێمە بوون لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە قوربانیدان بە گیانی ٣٦ هەزار شەڕڤان لە کۆبانێ -یەوە (٢٠١٤) هەتا رەققەی “پایتەختەکە” (٢٠١٧)، رایانماڵین، ئەو راماڵینەی کۆتایی بەوە هێنا کە خۆی بە خەلافەتی ئیسلامی ناساندبوو. ئێمە ئەوانمان وەک سەری رمی خۆمان، قەڵغانمان دەزانی، بەڵام دۆناڵد ترامپ، لە ٢٠١٩، پشتی خۆی تێکردن، مەیدانەکەی بۆ تورکەکان چۆڵ کرد تاوەکو بە ئارەزووی خۆیان بتوانن ئەوەی کە بونیادنرابوو لێکی هەڵبوەشێننەوە. ئەردۆغان، کە بەدرێژایی ٨٠٠ کیلۆمەتر دیوارێکی لەنێوان تورکیا و رۆژئاڤا دروستکردووە، تاکە خەون و خەیاڵ و وەسوەسەی پەلاماردان و لەناوبردنی گەلی کوردە، وەکچۆن رۆژگارێک باب و باپیرانی هەمان پەلاماردان و کۆمەڵکوژییان لە دژی ئەرمەنییەکانیان ئەنجامدا. ئەردۆگان نیازی دامەزراندنەوەی ئیسلامییەکانی لەسەر ئەو خاکە هەیە کە داعش بیرو مۆڕاڵی خۆی تێیدا سەپاندبوو، و چوار جار، هێرشی کردە سەر کوردەکان بەبێ ئەوەی خۆرئاواییەکان، “دۆستەکانی کوردەکان”، ڕابچڵەکێن.
لە رۆژهەڵات، عێراق گەمارۆیەکی تەواوی سەپاندووە. لە خۆرئاوا، تورکە دزەکردووەکان خەریکی پاکتاوی ئیتنیکین، هاوکات سوپای عوسمانی بۆمبارانی قوتابخانە و گوندەکان دەکات. لە باشوور، ئەسەد، کە دەتوانێت پشت بە بەئاگایی ئیران ببەستێت، لە دەرفەتێک دەگەڕێت بۆ تۆڵەسەندنەوە. ئێمە دەزانین تورکەکان خۆیان بۆ دوایین هێرش و پەلاماردان ئامادە دەکەن. ئەوان دەستیان بەسەر بەنداوەکانی دیجلە و فوراتدا گرتووە، ئاوی تەندروست بۆ ئاژەڵان و بەروبومی کشتوکاڵی نەماوە. رۆژئاڤا لەسەر لێواری برسێتی دایە، لە چاوەڕوانی جەنگەکە. فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەردۆغان بەوردی ئامانجەکانیان دەستنیشان دەکەن و دەپێکن، سەرکردە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج – حەفتیان، کە زۆربەیان ژن بوون، کوژران.
لەو کاتەی ئێمە لەسەر سکرینی میدیاکان خەریکی مشتومڕ و دەمەتەقێین لەبارەی هەوڵی قێزەونی تیرۆرکردنی سەلمان روشدی، ئایا درکمان بەوە کردووە کە دەوڵەتی ئیسلامی هەڕەشەی دروستکردنەوەی خۆی لەسەر خاکی کوردی دەکات، بەدەست و بازووی یەک لە ئەندامە سەرەکییەکانی ناتۆ، “هاوپەیەمانەکەمان” ؟ مافی کوردەکان بەشێکە لە مافی خۆبەڕێوەبەریی گەلان، هەروەکو ئۆکرانیا. بێباکییە سەرلێدەرنەکراوەکەشمان بارگران بووە بە مەترسیگەلێک کە رۆژێک دێت بەشێوەیەکی کوشندە بەرۆکمان دەگرێت.

—————————-
سەرچاوە:
https://www.letelegramme.fr/debats/courant-d-ere-les-kurdes-sont-notre-affaire-20-08-2022-13155859.php

رۆژنامەی تێلێگرام




زنجيرە وتاری نووسين بەرەو نووسين: دەسپێکم چۆن بێت.. سەردار جاف

دەوڵەمەندی بير و پاشخانی ئەبستمۆلۆژی و رۆحی ئارەزوومەندانەی نووسين، ئەو دەرگايەيە بەهەشتی خودناسين بە رووی پانتایی دونيای ئەدەب و هونەر و رۆژنامەوانی و سياسەت و ئيکۆنۆمی و …..تاد، لە بەردەم هەرتاکێکمانە دەکاتەوە و بەخت يارمان دەکا بۆ خۆشبەختی، راستە نووسين لە ئەدەبدا پێويستی بە ئارەزوويەکی هەڵقوڵاوی ناخ هەيە، چونکە نووسينێک لە ناخی راستگۆیی خودەوە دەربچێ وەرگری زياتر دەبێت، مەرج نييە هەموو سياسييەک ببێ بە سەرکردە، رۆشنبيری سياسی پانتایی و فەزايەکی ئەوتۆی بۆ دەخوڵقێ، هەم لای تاک خۆشەويست دەبێ، هەم لای دەسەڵاتيش گوێ لە ديد و بۆچوونەکانی دەگيرێت، لە بەرامبەريش دا قێزی لێناکرێتەوە و گوێبيستيشی زۆرتر دەبێت، تەواوی ئەم باسەمان لە بيری مەکەن تەنها پەيوەستە بە ئەدەب و ئەوانەی دەيانەوێ لە دادێی ژيانيان ببنە ئەديبێک ياخود شاعيرێک، کەواتە با بزانين چۆن دەست پێبکەين ؛
کەسێکی تازە هەڵدەچيت هەم لە رووی ئاوەزەوە هەميش لە رووی سۆسيۆلۆژييەوە، شياو و لەباری بۆ وەرگرتنی ئەوەی دەيخوێنێتەوە، باشترين کاتيش سەردەمی دواناوەندی و ئامادەیی جاران، پۆلەکانی حەوت بۆ دوانزەيە ، هەست دەکەی لە ناخەوە مەيلێک دنەت دەدا و نازانی چييە، وەلێ ناوبەناو وڕێنەيەکی رستە ريزکردن لە بەرخودەوە دەڵێی و دەينووسيتەوە، هەندێجار ئەو نووسينەت زۆر لا ناوازەيە، دەتەوێ لێرەولەوێ باسی بکەيت و شەرم دەتگرێت، پێويستە هەر لە بەراییەوە پەردەی شەرم تووڕ بدەی دەنا ناگەی بە مەخسەد، بۆ پڕکردنی هزرت لە پاشخانێکی ئەپستمۆلۆژی پێويستيت بە کتێبخانەيەک هەيە، و نازانی چۆن ئەو ماڵە دەوڵەمەندە پێکەوە بنێی، تەنانەت ئەگەر لە رووی داراييشەوە رەوشی ماڵەوەتان نالەبار بوو، دەتوانی لە نەفسی خۆت بگريتەوە، مەبەست لە نەفس کە دەچييە قوتابخانە زۆر پێويست نەبوو، پارەی رۆژانەکەت بە فيرۆ مەدە، ئەو ئارەزووی وڕێنەيەت تێر بکە لە بری سکت، هەوڵی کۆکردنەوەی پارە بدە بۆ دابينکردنی ئەو پاشخانە ئەبستمۆلۆژييە، واتا کتێب کڕين.
هەست دەکەی پارەت هەيە و لە بازاڕ چاوت دەچێتە سەر کتێبێک سەرنجت رادەکێشێت با ئەو کتێبە نەيخوێنيتيشەوە، وەلێ بيکڕە و لە ماڵەوە تووڕی بدە، ئەم حاڵەتە چەندين جار دووبارە بکەوە، تا وای لێ دێت لە ماڵەوە دايک و خوشک گلەوگازندەت لە دەست دەکەن، ماڵەکەت لێشێواندوون، دەبێ چارەيەکيان بکەی، تۆيش وەک ئەو خەسڵەتە رۆژهەڵاتيانەمان گوێ بە قسەی دايک و خوشک نادەی، ئەمە بۆ کچانيش هەر دەشێ، تا کار دەگاتە ئەوەی بە باوک و برا گەورە و کەسی سەرپەرشتيار دەوترێ و چاوسوورکردنەوە دێتە ئاراوە، ناچار بە هەر رێگايەکيش بێت، تەنانەت ئەگەر سنووقی پلاستيکی تەماتە و ميوەيش بێت کتێبەکانتی لە ناو رێک دەخەی، گريمان ئەگەر پارە نەبوو کتێبخانەيەکی بچوک يان کۆنەی هەڕاجخانەکان بکڕی. ئەو دەم هەر خۆت پرسيار لە خۆت دەکەی چما ئەو هەموو کتێبەم لە خۆ کۆکردۆتەوە، ناچار لە کاتی شەوان يان نووستن، يا ئەو دەمانەی هاوڕێکان و کچە کەپڵەکەی تۆڕەکۆمەڵايەتييەکان، لە نێو مۆبايلەکەت دوور کەوتوونەتەوە، پەنا دەبەيە بەر ئەو کتێبانە، هەست دەکەی سەرنجت رادەکێشێ و تام و چێژێکی زۆری لێدەبينيت، حەز دەکەی هەموو کەس بزانێ چ تامەزرۆيەکی شيرين يا مێخۆش لە هزرتدا دەخولێتەوە، جا بۆ ئەوەی لای کەپڵ و هاوڕێيەکانيشت خۆ دەربخەی لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان باسی دەکەی، هەست دەکەی گوێت لێ دەگرن، لە ناوياندا کەسێکی دياری ئيدی ناتەوێ لێی داببڕێی چونکێ هەفتەی پێشوو لێی دابڕاي لای کەپڵەکەت و برادەرەکانت پەراوێزخرابووی وەک جار ئەو ژمارە نەبووی گوێت بۆ رادێرن، بە ناچاری ئیدی کاتی بۆ دياری دەکەی، بە تێپەڕينی کات وات لێ دێت بە هاوڕێکانت بڵێی، ئیتر من کەم کەم دێمە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان لە رێی واتساب و ماسنجەر و فايبەر و ئەوانی ديکەوە زوو زوو لە گەڵ کەپڵەکەت يەکدەگرن و کەمتر لە بە فيڕۆدانی کاتی تۆڕەکۆمەڵايەتييەکان دەمێنيتەوە، پاشان حاڵی دەبيت پێويستيت بە خۆ پێگەياندنە لە بەر ئەوەی خوليايەکيشت هەيە، بەم جۆرە هەم کتێبەکان زۆرتر دەبن هەميش باکگراونی ئەپستمۆلۆژيت بەرەو فراوانی دەچێت، بايەخ و سەرنجت زێتر لە سەر خوێندنەوە دەبێت و کەمتر کوشتنی کاتی خۆڕایی، دەشێ کاريگەريت بە سەر يەک دوو هاوڕێی خۆتيش هەبێت و بەم جۆرە بەشدار دەبيت لە بونيادنانی نەوەيەکی دی رۆشنبير. پێشوەخت باش لەوە حاڵی ببە کە خۆرۆشنبيرکردن بازرگانی نييە دەوڵەمەندت بکات، زۆر بە دەگمەن هەڵدەکەوێ نووسەرێک دەوڵەمەندێکی باڵا بێت. خاڵێکی ديکە لە ژيانی رۆشنبيری پێويستی بە مەعريفی هەيە ئەوەيە، رۆشنبيری هەميشە پارە خەرج دەکا کەمتر پەيدا دەکات. ئەمەيش بۆ ئەوە ناهێنمەوە هەر لە هەنگاوی يەکەمتدا ساردت بکەمەوە، نەخێر ، بۆ ئەوەيە لە ژيانی خۆت لە سەرەتاوە بزانی خوليايەکەت خوليای پێگەياندنی ئاوەز و دامرکاندنەوەی کەفوکوڵی حەزەکانتە، ئەو دەمانەی يەکەمين کتێبت دەردەچێ ئەو دەم هەموو سامانی دونيا بە ئی خود دەزانيت، لە بەرامبەردا ئەو هاوڕێی کە پەنای بۆ بازرگانی برد، رەنگە نيوەی سامانەکەی لە پێناوی ئەو باکگراونەی تۆ دابنێت و دەستی ناکەوێ…. لێرە گەيشتينە ئەو خاڵەی عەقڵی پڕ مەعريفی لە گيرفانی پڕ پارە گرينگترە.




کاتێک کە بازرگانیی دەبێتە هۆی شەڕو بەرەو جەنگ دەڕوات!.. وەرگێڕانی : حەسەن ڕازانی

(چین و ڕوسیا، سنووری پشتبەستن و وابەستەبوونیان !)

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابڕدوودا، ئەمریکا بە بەردەوامی ناچاری تێفکرینێکی قوڵ کراوە، ئەگەرێک بووە کە زووربە لایان وابووە کە لە شەڕی ساردەوە ئیتر نابێ بیریشی لێبکرێتەوە: ئەویش بریتیبووە لە کێشەی گەورەی سەربازی ئەمریکا لەگەڵ زلهێزێکی تردا. دوای چەندین دەیە، ئەوە یەکەمین جارە کە مۆسکۆ مووشەکەکانی دەبزوێنێت بۆ ئەوەی واشنتۆن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا ئاگادار بکاتەوە. هەروەها لە سەرەتای مانگی ئاب هەر بە دوای سەردانەکەی نانسی پێڵوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بۆ تایوان بووە هۆی هەڵکشانی هەڕەشە سەربازیەکانی پەکین بۆ سەر ئەو دوورگەیە.
ئەوەندەی کە خودی هەڕەشەکان خۆیان جێگەی سەرنجن بە هەمان شێوەش وابەستەیی ئابووری بە یەکترەوە کە وەک هێزێک بۆ ئاشتی بە کار دێت جێگەی سەرنجە. هەردووک چین و ڕوسیا بە شێوەیەکی زۆر پشت بە بازرگانی دەبەستن بۆ گەشەی ئابوورییەکەیان و پتەوکردنی جێگەی خۆیان لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی. چین لەدوو دەیەی ڕابردووەوە تاکو ئێستا لە ڕێگەی پیشەسازی و بەرهەمی کارگەکانیەوە توانیویەتی پێنج هیندە داهاتی ناوخۆی زیاد بکات؛ هەروەها زیاد لە ٥٠٪ی داهاتی دەوڵەتی ڕوسیا لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت و غازەوە بەدەست دێت. جا ئەگەر بە پێی بیردۆزەیەکی گرنگی نێودەوڵەتی بێت، دەبێ ئەو پەیوەندیە گرنگە ئابووریانە داهات زۆرتر بۆ کێشەی سەربازی هەردوک چین و ڕوسیا تەرخان بکەن. بەڵام، هیچ نەبێ بە ڕواڵەت، هیچ کام لە چین و ڕوسیا وا دەرناکەون کە گوێ بدەن بە زیانێک کە لەوانەیە بەر ئەو بازرگانیەیان بکەوێت.
بەهەرحاڵ، وەک دەردەکەوێت، وێنەکە هەروا ئاسان نیە. ئەویش لەبەر یەک شت ، لە هەندێک بارودۆخدا ، لەوانەیە پەیوەندیە بازرگانیەکان لەباتی ئەوەی ڕێ لە شەڕ بگرن هانی جەنگ و شەڕ دەدەن. هەروەها هەندێک جاران، پچڕانی پەیوەندیە بازرگانییەکان پەیوەندی نابێ بە دەسەڵاتی سەربازیانەو هەڕەشەی دوژمنکارانە. هەروەک چۆن کەیسە ناکۆک بە یەکەکانی نێوان چین و ڕوسیا بەشێوەیک ڕۆڵ دەگێڕن کە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانن. جا بۆئەوانەی کە پێیان وایە بازرگانی دەبێتە هۆی ڕێگریی لە ڕوودانی جەنگ لە نێوانی زلهێزەکاندا ، زۆر گرنگە بۆیان کە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێگا ئاڵۆزانە بکەن کە هێزە ئابووریەکان لە پەکین و مۆسکۆ ستراتیجی بیرکردنەوەیان داڕشتووە.
بازرگانییەکی شەڕەنگێز
جا بۆ ئەوەی تێبگەین کە چۆن لەوانەیە بازرگانیی ببێتە هۆی هەڵکشانی چانسی کێشەی سەربازی نەک کەمکردنەوەی، پێویستە سووود لە تێڕوانین و بۆچوونەکانی بیردۆزی واقیعی و ڕیالیستی وەربگرین. بەشێوەیەکی گشتی ڕیالیزم واقیعیەت جەخت لەسەر هەوڵی زلهێزەکان دەکاتەوە لە پێناو بەدەستهێنانی دەسەڵات و پێگەی خۆیان بە شێوەیەکی ڕێژەیی لە جیهانێکدا کە دەسەڵاتێکی ناوەندی بۆ پاراستنیان لە گۆڕێدا نیە. بەڵام ڕیالیست و واقیعبینەکان تێدەگەن کە هێزو دەسەڵاتی ئابووری بناغەی دوورمەودای هێزی سەربازییەو بازرگانیی نێودەودەوڵەتیش زۆرپێویست و گرنگە بۆ بنیاتنانی بنکەی هێزێکی ئابووری. بەلای ڕیالیست و واقیعبینەکانەوە بازرگانیی دەتوانێت دوو کاریگەریی گەورەی هەبێ. یەکەمیان ئەوەیە کە : بازرگانیی دەتوانێت دەستڕاگەییشتن بە هەردووک کەرەستەی خاوو هەرزان و بازاری هەرزانیش دەستەبەر بکات. بازرگانیی دەتوانێت بە شێویەکی گشتی ئەدای ئابووری دەوڵەتێک باش بکات و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی بەرەو پێشبەرێ و بەمەش توانای ئەو دەوڵەتە بەرەو سەردەبات بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتێکی درێژخایەنی سەربازی. ئەمەش لایەنێکی باش و ئیجابییە بۆ بوونی سیاسەتێکی بازرگانیی بە شێوەیەکی ڕێژەیی کراوە. ئەوەش باشتر ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی یابان لە دوای بووژانەوەی میجی و چینیش لە دوای مردنی ماوتسیتۆنگ سیاسەتی شکەستخواردووی ئۆتارکی ڕابردووی وازلێهێناو ئیتر هەوڵی داوە کە تێکەڵاو بە ئابووری جیهانی ببێت. بەڵام لە لایەکی ترەوە گەشەو هەڵکشانی ئابووری دووەمین کاریگەری تریشی هەیە: ئەویش ئەوەیە کە بازرگانیی دەبێتە هۆی پەیدابوونی خاڵی لاوازی زلهێزەکان و ناچاریان دەکات بە سەپاندنی گەمارۆ دوای ئەوەی کە پشتیان بەستووە بە هاوردەکردنی کەرەستەو هەناردەکردنی کاڵاو شت و مەکی دروستکراو بۆ بازارەکان لە پێناو فرۆشتن و پەیداکردنی قازانج دا. ئەم خاڵی لاوازو ناچارییەش وا لە سەرکردەکان دەکات کە هێزی دەریایی گەورە بنیات بنێن بۆ پاراستنی ڕێگای بازرگانی و تەنانەت واشیان لێدەکات کە دەست بۆ جەنگ و شەڕیش بەرن لە پێناوی بەردەوامیی بۆ بە دەست ڕاگەییشتن بە سامان و کەرەستەی خاوو هەروەها بازاربۆ فرۆشتنی کاڵاو شت و مەکەکانیان لە سەرتاسەری جیهاندا.
گەشەسەندنی بازرگانیی وا لە دەوڵەتان دەکات کە زیاتر پشت بەدەرەوە ببەستن.
کە ئەگەر بێت و سەرۆکی وەڵاتان بیانەوێت کە پەیوەندیە بازرگانیەکانیان لە داهاتوودا بە بەهێزی بمێنێتەوە، بۆی هەیە ڕێگە بەوە بدەن کە دەوڵەت زیاتر پشت بە سەرچاوەو بازاری دەرەوە ببەستێت کە گەشەی دەوڵەت دەباتە پێشەوە. یابان لەسەر ئەم یاسایە ڕۆییشتووە لە ١٨٨٠ وە بۆ ١٩٣٠ و چینیش بە هەمان شێوە لە ساڵی ١٩٨٠ وە تا حاڵی حازر. ڕابەرانی هەردوک چین و یابان زانیبوویان کە هیچ کامیان ناتوانن ببنە ئەندامی یانە گەورەکە هەتا پەیوەندیەکی توندی گەورەو گرنگی ئابووری لە گەڵ زلهێزەکانی تری دنیادا نەبەستن کە یەکێک لەوانە ئەمریکایە.
بەڵام ئەگەرچاوەڕوانیەکان لە بازرگانیی لە داهاتوودا رووەو خەراپی بڕوات و سەرۆکی وەڵاتانیش بگەنە ئەو باوەڕەی کە سنووردارکردنی بازرگانیی وەڵاتانی تردەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەستڕاگەییشتنیان بە سەرچاوەکانی کەرەستەی خاو و بازاڕ، ئەو کات پێشبینی دابەزینی درێژماوەی دەسەڵاتی ئابووری دەکەن و هەر بەو هۆیەشەوە هی دەسەڵاتی سەربازیش. ئینجا لەوانەیە بگەنە ئەو باوەڕەی کە سیاسەتی زۆرتر باوەڕبەخۆبوون وهەروەها دوژمنکارانە پێویستن لە پێناو پاراستنی ڕێگاکانی بازرگانیی و هەرووەها لە پێناو دڵنیا بوون لە گەییشتن بە کەرەستەی خاوو بازاڕ. ئەمە ڕیک گرفتی یابان بوو لە ١٩٣٠یەکاندا کاتێک کە بینی فەرەنساو بەریتانیا و ئەمریکا بەرەو جیهانێکی ئابووری زیاتر داخراوو ڕەگەزپەرستی پاشەکشەیان کردووە. جا ئەم گرفتەش لە ئەنجامدا وای لە کاربەدەستەکانی یابان کرد کە زیاتر کۆنتڕۆڵی پەیوەندیە بازرگانیەکانیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا بکەن. بەڵام ئەو هەنگاوانە وای لە سەرۆکەکانی یابان کرد کە خۆیان شەڕەنگێزتر ببینن و ئەمەش بەهانەیەکی تری دایە ئەمریکاو بەریتانیا تا هاوردەکردنی کەرەستەی خاو کە لە نێویدا نەوتیش بوو لە لایەن یابانەوە سنووردارتر بکەنەوە.
ئەمڕۆ چینیەکان تێدەگەن کە ئەوان ڕووبەڕووی هەمان ئەو گرفتەی یابان بوونەتەوە وهەروەها بە هەمانشێوە هەر دەوڵەتێکی تری گەشەسەندووش لە مێژووی هاوچەرخدا. ئەوان تێدەگەن کە سیاسەتی دەرەوەیان پێویستی بە وەیە کە دەبێ وەک و پیویست مامناوەندی بێت بۆ ئەوەی ئەو متمانەیەی کە ڕێگا بە بەردەوامیی پەیوەندیە بازرگانیەکان دەدا بەردەوام بێت. بەڵام لەهەمان کاتیشدا دەبێ ئاگایان لە پرۆژەی دەسەڵاتی سەربازییان هەبێ بۆ ئەوەی بتوانن دەوڵەت و لایەنی تر لە زیانگەیاندن بەو پەیوەندیانە بوەستێنن. تێڕوانینێکی ڕیالیستی و واقعیانە باشتر ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی چینیەکان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردودا زۆرترین شەڕەنگێزییان پێوەدیاربووە لەبەرامبەر هەندێک گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا. بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندی بە تایوانەوە هەیە. بە شێوەیەکی سنووردارتر، ئەو تێڕوانینە دەتوانێت باشتر ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی سەرۆکی ڕوسیا کەڵکەڵەی داگیرکردنی ئۆکڕانیای کەوتۆتەسەر.
هەرئێستا یاخود قەت و هەرگیز!
بە پێی زووربەی گێڕانەوەکان شەڕی پۆتین لە ئۆکڕانیا بەهۆی ترسی ئەو لە ئاساییشی ڕوسیاوە سەری هەڵداوە کە ترساوە لە پەیوەستبوونی ئۆکڕانیا بە ناتۆوە لە مەودای نزیکدا. هەروەها پۆتین ویستوویەتی کە ناوی بچێتە مێژووەوە کە بگوترێت ئەو بوو ویستی ئیمپڕیاتۆریەتی ڕوسیا بنیات بنێتەوە. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە شتێکی تر بە دوو شێوازی گرنگ وایان لە ڕوسیا کرد هێرش بکاتە سەر ئۆکڕانیا ئەویش هەناردە کردنی ووزەی ڕوسیا بوو بۆ ئەوروپا.
یەکەم: پۆتین بە تەواوی تێگەییشتبوو کە ئەوروپا زۆرتر پشتی بەڕوسیا بەستووە وەک لە ڕوسیا بە ئەوروپا. یەکیەتی ئەوروپا، لە پێش فێبروەری، نزیکەی لە ٤٠٪ی غازی سرووشتییان بۆ کارگەو کارخانەو گەرمی ماڵەکانیان پشتی بە مۆسکۆ بەستبوو. ئابووری ڕوسیاش، بە دڵنیاییەوە، پشتی بە فرۆشتنی ئەو غازە بەستبوو. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی سرووشتی ئەو کەرەستە خاوە، پۆتین ئەوەی چاوەڕوان دەکرد کە هەرکەمکردنەوەیەک لە ناردنی غازی سرووشتی بۆ ئەوروپا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی و زیان گەیاندن بە ئەوروپا لە دوو ڕێگاوە. یەکەم لە ڕووی کەمی غازەوەو دووەمیش لە ڕێگەی بەرزبوونەوەی تێچوونەکەی. لە کاتێکدا زۆربە کەمی کاریگەریگەری خەراپ دەکاتە سەرئەو داهاتە گشتییەی ڕوسیا کە لە هەناردەکردنی غازەوە دەستی دەکەوێت. هەروەک ئەلبێرت هێرشمان ، پسپۆڕی ئابووری، لەوبارەوە ئاماژەی پێدا لە ١٩٤٥ دەربارەی پەیوەندیە یەکلایەنەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ وەڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠دا. ئەوگوتی: “لە بارودۆخێکی ناهاوسەنگی ئابووری دوو وەڵاتدا کە یەکێکیان کەمتر لەوەی تریان پشت بەدەرەوە ببەستێ ئەو وەڵاتە دەتوانێت بە ڕێگای ترساندن و هەڕەشە وەڵاتەکەی تر وا لێبکات سیاسەتە توندو ڕەقەکانی قبوڵبکات . هۆیەکەشی زۆر بەسادەیی ئەوەیە کە وەڵاتە لاوازەکە بازرگانیی دەوێ و زۆریش زەحمەتە بەرەنگاری سیاسەتەکانی وەڵاتەکەی تر بکات.
لە ڕاستیدا دوای ئەوەی کە ڕوسیا دوورگەی قەرەمی لکاند بە ڕوسیاوە لە ساڵی ٢٠١٤و ئەوروپیەکانیش هەر بەردەوام بوون لەکڕینی غازی سروشتی ونەوت لە ڕوسیا لە ئاستێکی بەرزدا ، ئەوەی بە پۆتین نیشاندا کە ئەگەر بێت و هەمان شتیش لەگەڵ ئۆکڕانیا بکا، کە کردیشی لە ٢٠٢٢، ئەوا هیچ کاردانەوەو ئاڵۆزییەک لە لای ئەوروپاوە درووست نابێت بۆ ڕوسیا. پۆتین هەر بە ڕاستی ئەو وەڵامە توندو تیژەی ئەوروپای بە کەم وەرگرت. بەڵام ئاگاداریی پۆتین لەوەی کە ئەوروپا لە ڕووی ئابووریەوە بەندە بە ڕوسیاوە وای لە پۆتین کرد کە پێی وابێ دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا شەڕەکە لەگەڵ ئۆکڕانیا بباتەوەو هێرش و پلانەکەی سەرکەوتوو دەبێت.
ڕوسیا ترسی لەوە هەبوو کە لە داهاتوودا کاریگەریی ئابووریەکەی بەرەو داکشان دەڕوا !
بۆ پۆتین هۆیەک هەبوو کە بترسێت ئەویش بریتیبوو لە دابەزینی کاریگەریی ئابووری ڕوسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا بەسەر ئۆکڕانیاو ئەوروپادا. لە ساڵی ٢٠١٠ بوو کە غازێکی سرووشتی زۆر دۆزرایەوە لە خوارووی ڕۆژهەڵاتی شاری خەڕکیفی ئۆکڕانیاو لەوێوە بڵاوبووەتەوە تا شاری دۆنیتسیک و پارێزگای لۆهانسک. ئەو کێڵگە غازەش بە دوو تڕیلیۆن مەتر سێجا مەزندە دەکراو ئەوەش بڕێکە کە هاوتایە بە کۆی ئەو بڕەی کە ٢٧ وەڵاتی ئەوروپا بەکاری دەبا لە ماوەی پێنج ساڵدا بە ڕێژەی بەکارهێنانی ئێستا. هەر بۆیەش دەوڵەتی ئۆکڕانیا دەستبەجێ یاساکانی دەوڵەتی گۆڕی بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ دا ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ شێڵ ئۆیڵد ا واژوو کرد لە پێناو گەشەپێدانی ئەو کێڵگە نەوتییەو لەگەڵ هەردووک شێڵ ئۆیڵ و ئێکسۆن مۆبیلیش ڕازی بوو کە بەیەکەوە کاربکەن و لە قوڵایی ئاوەکانیشدا بەدواداچوون و پشکنین بکەن بۆ غاز لە کەناراوەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕانیادا.
هەرچەندە کاتێک کە لە ٢٠١٤ دا پۆتین هێرشی کردە سەر دورگەی قەڕەم و دۆنباس، ڕەنگە هەندێک هۆی تربووبنە هۆی ئەو کارەی پۆتین. ئەو کات بە دڵنیاییەوە ڕوون و دیار بوو بەلای مۆسکۆوە کە ئەگەربێت و ئەو غازە سرووشتیەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕانیادا بوونی هەیە کۆمپانیاکانی ڕۆژئاوا گەشەی پێبدەن و کاری تێدا بکەن ئیترئەوکات ئۆکڕانیا نەک هەرکۆتایی بە وابەستەبوونی دەهێنێ بە غازی سرووشتی ڕوسیاوە، بەڵک و دەستیش دەکات بە ناردنی غازی سرووشتی خۆی بۆ ئەوروپا. بەمەش ئۆکڕانیا ئاستی موزایەدەو داواکاریەکانی زیاتر دەکات لەگەڵ ڕوسیا بۆئەوەی ڕێگا بدات غازی سروشتی ڕوسیا بە ئۆکڕانیادا بەرەو ئەوروپا بڕوات.
لەو سێ کۆمەڵە بۆڕیەی کە ڕوسیا بەکاریان دەهێنێت بۆ ئەوەی غازی سرووشتی سیبیریای بگەێنێت بە وەڵاتانی ئەوروپا لە ناویشیاندا ئەو بۆڕیەیە کە بە ناو بیلاڕوسیادا دەڕوات بۆ ئەوروپا و یەکێکی تریشیان کە بە ناو دەریای بەڵتیک دا دڕوات بۆ ئەڵمانیا، بەڵام گرنگترینیان لە ڕووی مێژووییەوە ئەو هێڵە بووە کە بە ناو ئۆکڕانیادا ڕۆییشتووە. هۆیەکەشی بە شێوەیەکی سەرەکی ئەوە بووە کە وەڵاتانی ئەوروپای بە وشکانی دەورە دراو بە تایبەتی لە وێنەی هەنگاریاو سلۆڤاکیا پشتیان بە غازی ڕوسیا بەستووە. جا بۆیە کاتێک کە ئۆکڕانیا دەست بە ناردنە دەرەوەی غازی سرووشتی خۆی دەکات بۆ ئەوروپا و دەستیش دەگرێتەوە لە بەکارهێنانی پێداویستیەکانی ڕوسیا، ئیتر ئۆکڕانیا دەتوانێت پەیوەندیە ناهاوسەنگیکانی لە ڕووی ووزەوە لە گەڵ ڕوسیا پێچەوانە بکاتەوە. جا ئەگەر بێت و کیڤ پەیوەندی نا فەڕمیش لەگەڵ ناتۆ یان ئەوروپا پەرە پێبدات، لەوە هەر گەڕێ کە ئەگەر بچێتە پاڵ یەکێک لەو دوو ڕێکخراوە، ئەوا ئۆکڕانیا نەک هەر لە ڕووی سیاسیەوە دەبێتە هەڕەشە بۆ مۆسکۆ بەڵک و دەبێتە هەڕەشەیەکی ئابوووریش کە هێزی ئابووری دوورمەودای ڕوسیا دەخاتە مەترسیەوە.
بە کورتی، هەرچەندە جووڵەکانی زێڵنسکی،سەرۆکی ئۆکڕانیا، لە کۆتاییەکانی ٢٠٢١دا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە لەگەڵ خۆرئاوادا بە دڵنیاییەوە هەستی پۆتینی بۆ چارەنووسی ڕوسیا تێکداو لەوانەشە ترسی پۆتینی لە بڵاوبوونەوەی دێموکڕاسی لیبڕاڵی ڕۆژئاوایی لە ڕوسیادا زیاتر کردبێت. هەروەها ئەمانە ئاماژەی ڕوونیشن کە کارتی ووزەی ڕوسیا لە دواڕۆژدا لە بەرامبەر ئەوروپادا لاواز دەبێت. ئیتر هەستی ئەوەی کە ڕوسیا ئیتر کاریگەریی خۆی لە ڕووی ئابووریەوە لە بەرامبەر ئۆکڕانیادا لەدەست دەدات وای لە پۆتین کرد کە پێی وابێت ” دەبێ یان هەرئێستا بێت یاخود قەت و هەرگیزنابێت” کە هەستێت بە قووتدانی زووربەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری (دنیپەڕ)ی ئۆکڕانیا کە ئەو ناوچەیەش زیاتر لە ٩٠٪ی پاشەکەوتی غازی سرووشتی ئۆکڕانیای تێدایە.
چیپی ئەلەکترۆنی بچووکترو قورسایی و هێزو کاریگەریی گەورەتر
بەپێچەوانەوە، وابەستەیی ئابووری چین لەگەڵ باقی جیهان هاوسەنگترە وەک لە هی ڕوسیا بە هی دەرەوەی خۆی. ئابووری چین پشتی بە هەناردە کردنی کاڵای درووستکراو بەستووە، هەروەکو ئابووری یابان لە نێوانی جەنگەکاندا، چین بە شێوەیەکی لە ڕادە بەدەر پشتی بە هاوردەکردنی کەرەستەی خاو بەستبوو بۆ بەردەوامیدان بە ئابووریەکەی و لە نێویاندا نەوت و غاز بوو لە وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕوسیا. پێگەی جین وەک ۆرکشۆپێکی جیهان، ڕێژەیەکی بەرچاوو گرنگ لە لاپتۆپ و مۆبایلی زیرەک و سیستەمی پەیوەندی فایف جی جیهانی بەرهەم دەهێنێت. ئەمەش هەندیک نفوزو کاریگەری دەداتە چین لە بازرگانی کردن لەگەڵ هاوبەشەکانی خۆیدا. بەمەش چین دەتوانێت هەر کاتێک سیاسەتەکانی دەرەوەی هاوبەشەکانی بەدڵ نەبێت هەڕەشەیان لێبکات و کارتی گرفت درووستکردن لە هاوردەو هەناردەی کەرەسەی خاوو کاڵای درووستکراو بەکاربێنێت لەبەرامبەر هاوبەشەکانیدا. بەڵام دیسان هەروەک و وابەستەیی یابان بە هاوردەکردن لە نێوانی جەنگەکاندا، وابەستەیی چینیش بە شێوەیەکی کورتخایەن لاوازیییەک دەداتە ئابووریەکەی، بەڵام ئەم شێوە لاوازییە لە ڕوسیادا نازانرێت. بۆیە بە دڵنیاییەوە ڕوسیا بە گەمارۆیەکان ئازاری پێدەگات، بەڵام توانای ڕوسیا لە فرۆشتنی غاز بە نرخێکی گران کە هەر خۆی بە کردەوەکانی لە ئۆکڕانیا خوڵقاندویەتی، لە ئێش و کاریگەری ئەو لێدانە تووندە لە ئابووریەکەی کەم دەکاتەوە.
ئەگەربێت و چین ڕووبەڕووی کەمێک لەو شێوە گەمارۆیانە ببایەتەوە کە بەسەر ڕوسیادا سەپێنراون، ئیترئابووری چین بەرەو هەڵوەشان دەڕۆیی. جا لە ڕاستیدا بە ئاگایی چین لەو خاڵە لاوازەی خۆی هە رلە ئێستاوە ڕۆڵ وەک ڕێگرییەکی سەرەکی دەبینێت لە ئارەزووە فراوانخوازیەکانی لە ناویشیاندا پلانەکانی بۆ داگیرکردنی تایوان. لەوو ڕووەوە ووردەکاری چین لەبەرچاوبگرە لە کاتی سەردانەکەی پێڵۆسی بۆ تایوان سەرەڕای ئەو هەڕەشانەی پێشتر کردبوونی. هەرچەندە پەکین تووڕەبوونی خۆی نیشاندا بە شێوەی مانۆڕی سەربازی و هەڵدانی موشەک کە ئاسمانی تایوانیان بڕی، بەڵام وەڵامی ئابووریانەی خۆی سنووردار کردە وە، بۆ نموونە کە گەمارۆ بخاتە سەر هەناردە کشتوکاڵیەکانی تایوان. جێگەی باسە کە کاربەدەستانی چین بە ووریاییەوە خۆیان بەدوورگرت لە سەپاندنی هیچ جۆرە ڕێگرییەک بۆ هەناردەکانی سێمی کۆندەکتەری تایوانی. لەبەر ئەوەی چین پشتی بە لە ٩٠٪ ی چیپی هەرێ ئاست بەرزو چیپی ئاست نزمی تایوانی بەستووە. هەروەها چین زۆر ووریا بوو لەوەی کە بە ڕاستەوخۆیی گەمارۆ نەخاتە سەر ئەمریکا لە ترسی ئەوەی نەوەکو ئەم کارەی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگێکی بازرگانی تازە کە ببێتە هۆی بەرەو خەراپتر بردنی ئابووری چین کە لە ئێستاوە هەرخۆی ڕووی لە سستییە.
سەرباری ئەوەش، وابەستەیی ئابووری چین بۆی هەیە چین ڕووەو جووڵەو هەنگاوی شەڕانگێزانە مل پێ لێبنێت، ئەگەر هات و چاوەڕوانیەکانی چین لە دواڕۆژی بازرگانیەکەی پاشەکشە بکات. لەوبارەوە بابەتی تەکنۆلۆجیای بەرزی نیمچە ڕێبەری ئەلەکترۆنی ( سێمی کۆندەکتەر) ی تایوانی وەربگرە. چین ئێستا هەندێک توانای هەیە لە درووستکردنی چیپی ئەلەکتڕۆنی لەگەڵ تڕانزیزتەر بە قەبارەی ١٥ یاخود هەتا لە خوار ١٠ نامۆمەتریشەوە. جا بۆ ئەوەی چین بتوانێت لە ئاستی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیدا بمێنێتەوە لە بواری زیرەکیی دەستکردو ئۆتۆمۆبێلی خۆلێخوڕ وهەروەها مۆبایلی زیرەک ، چین پێویستی بە جۆرێک لە چیپی ئەلەکتڕۆنی هەیە کە قەبارەکەی لە خوار ٧ یان ٥ نامۆمەترەوەوە بێت ئەوەش لە ئێستادا هەر لە توانای تایواندایە، ئەگەر بە کواڵیتی بەرز درووست بکرێت. بۆ نموونە تازەترین ئایفۆنی ئەپڵ هەرچەندە لە چین کۆکراوەتەوە بەڵام بە چیپێکی قەبارە ٥ نامۆمەترکار دەکات کە ئەپڵ خۆی دیزاینی کردووەو کۆمپانیای سێمی کۆندەکتەری تایوانی درووستی دەکات لەشاری هسینشو لە تایوان.
بە دووبارە دڵنیایی کردنەوەی چین دەربارەی سێمی کۆندەکتەرەکان( نیمچە ڕیبەری ئەلەکترۆنی) واشنتۆن دەتوانێت ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ کەم بکاتەوە.
زۆر دوور نارۆین ئەگەر بڵێین کە تەواوی توانای داهاتووی چین بۆ ئەوەی بگاتە ئەمریکا، بەندە بە دەستڕاگەییشتنی چین بە چیپە ئەلەکتڕۆنیەکانی تایوان. ڕێک هەروەک چۆن پێگەی یابان لە ساڵەکانی ١٩٣٠دا کە پەیوەست بوو بە دەستڕاگەییشتنی یابان بە ئەو نەوتەی کە لە لایەن ئەمریکاو بەریتانیاوە کۆنتڕۆڵ کرابوو. دیسان هەروەک گەمارۆی نەوتی ئەمریکا وایە لە ساڵەکانی ١٩٤١دا، ئەگەر بێت و کاربەستانی چین هەست بکەن بەوەی کە لەوانەیە ئەمریکا هەنگاو بنێت بۆ بڕینی دەستڕاگەییشتنی چین بە چیپە ئەلەکترۆنیەکانی تایوان، لەوانەیە چینیەکان بە پێویستی بزانن بۆ ئەوەی ڕێ لە داکشانی دوورمەودای ئابووریەکەیان بگرن هەر ئێستا دەست بەسەر ئەو دوورگەیەدا بگرن. ئەمەش سینارۆیەک نیە کە ئەگەری جێبەجێکردنی نەبێت. لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا شارەزایەکی ئابووریزانی چینی ڕایگەیاند ،ئەگەر بێت و ئەمریکا گەمارۆی ئابووری لەو شێوەیەی کە ئەمساڵ سەپاندوویەتیە سەر ڕوسیا بیشیخاتە سەر چین، ئەوا دەبێ چین لە پێناو پاراستنی خاوەندارێتی خۆی لە دامەزراوەکانی چیپە ئەلەکترۆنیەکانی پێویستە تایوان داگیربکات.
بەڵام لێرەدا خەبەرو مژدەیەکی خۆش هەیە. چاوەڕوانیەکانی چین بۆ داهاتووی بازرگانیی، وەکوچاوەڕوانیەکانی یابان لە ساڵەکانی ١٩٤٠ کاندا، کارکردو بەرەنجامی بڕیارەکانی سیاسەتی ئەمریکایە. جا ئەگەر بێتو کاربەدەستانی ئەمریکا تێبگەن کە سیاسەتەکانیان ڕاستەوخۆ شکڵ بە داهاتووی مامەڵەی بازرگانیی دەدا بەو شێوەیەی کە چین دەیبینێت، نەک هەر بە شێوەیەکی گشتی بازرگانی بەڵک و بازرگانی تەکنۆلۆجیای بەرز وەکو ئەوەی کە پەیوەندی بە هی تایوانەوە هەیە، ئەوسا ئەمریکاییەکان دەتوانن خۆیان بەدووربگرن لەوەی کە کاربەدەستانی پارتی کۆمۆنیستی چینی هەست بە داڕوخانی ئابووریەکەیان بکەن، جا مەگەرئەوان بە شێوەیەکی توندوتیژیانە مامەڵە بکەن.
دوژمنایەتییەک کە بەرەو جەنگ دەڕواو دەبێتە هۆی شەڕ لە هەڵبژارنی خۆتەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە واقیعەوە. بۆیە بە دووبارە دڵنیاکردنەوەی پەکین کە هیچ ترس دای نەگرێ و چین بتوانێت بەردەوام بێت لە دەستڕاگەییشتنی بە چیپ و سێمی کۆندەکتەرە ئەلەکترۆنیەکانی تایوان، جا با ماشێن و مەکینەی ئاستبەرزیشی لەگەڵ نەبێ لە هۆڵەندیەکانەوە بۆ درووست کردنی ئەو چیپە ئەلەکترۆنیانە. بۆیە ئیدارەی بایدن دەتوانێت نیگەرانیەکانی پەکین بڕەوێنێتەوەو گریمانەکانی جەنگ و شەڕو قەیرانەکان ڕووەو نزمبوونەوە بەرێت.
بەڵام شی جینپینگ، سەرۆکی چین، کە بە دڵنیاییەوە تەنانەت بەوهەڵوێستەی ئەمریکاش ڕازی نابێت، چونکە پێی وایە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جین وابەستە بەدەرەوەی خۆی دەکرێت بۆبەستهێنانی چیپە ئەلەکترۆنیەکان کە بنچینەی هەردووک ئابووری ئاست بەرزی تەکنۆلۆجی و دەسەڵاتی سەربازیشن. جا لە لەبەرئەوەی هێرش بۆ سەر تایوان نەک هەر دەبێتە ڕێخۆشکردنیک بۆ سزاو گەمارۆی ئابووری کە ئەمەش پەیوەندیە بازرگانیەکانی چین لەگەڵ وەڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرەو خەراپی و داروخان دەبات، هەروەها لەوانەشە ببێتە هۆی وێران کردن و خاپوورکردنی خودی دەزگاو کارگەو دامەزراوەکانی چیپە ئەلەکترۆنیەکان. بۆیە چین زۆر هۆی واقیعی لەبەردەمن بۆ ئەوەی کە ئەگەر بە خیتاب و قسەش نەبێ هەڵسو کەوتی خۆی هێور بکاتەوە، هەر کاتێک کە باس هاتە سەر ئەو دورگەیە.
وابەستەیی وای لێبکرێت کە کەمتر مەترسیدار بێت
پۆتین دەگونجێ پێی وابووبێت کە ڕۆژئاوا چاوپۆشی دەکات لە بابەتی ئۆکڕانیا ئەوەش بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە ئەوروپا پشتی بە نەوت و غازی ڕوسیا بەستووە. بەڵام ئێستا دەسەڵاتدارانی چین دەزانن کە ئەمریکاییەکان و ئەوروپاییەکان وهاوبەشەکانیان چارەیان بۆ ئەو گرفتە هەیەو ئەگەر بێت و چین هێرش بکاتە سەر تایوان بۆی هەیە ئەوەی کە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا پارتی کۆمۆنیستی چینی بەدەستی هێناوە لە دەستی بدات. مێژوو نیشانیداوە کە وەڵاتانی زلهێزی وابەستە بە دەرەوەی خۆیان لە ڕووی ئابووریەوە زۆر ئاگایان لەخۆیە کە دێتە سەر بابەتی سیاسەتی دەرەوەیان و کاتێک کە سەرۆکەکانیان چاوەڕوانیەکی پۆزەتیڤیان دەربارەی داهاتووی بازرگانی هەیە، چونکە تێدەگەن کە بازرگانیی هاوکار دەبێ لە بنیاتنانی بناغەی دوورمەودای هێزی دەوڵەت و هەروەها دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتی هاوڵاتی. سەرۆکی ئێستای چینیش هەردووکیانی دەوێت هەم هێزو هەم زیادبوونی داهاتی هاوڵاتی، ئەگەر بێت و بۆ خۆی بەردەوام بێت و ئیدامە بە شەرعیەتی پارتەکەی بدرێت لە چینداو دەوڵەتەکەشی سەقامگیر بێت.
جا لێرەوەیە کە دەوڵەتانی زلهێز دەیانەوێت ئیدامە بە ئاڵوگۆڕی ئابووری بدەن لە نێوخۆیاندا لە پێناوی ڕاگرتنی ئاشتی، تووشی گرفتی سەختی هاوسەنگی دەبنەوە. زۆر بەسادەیی: تەنها ئەوەندە بەس نیە کە بازرگانی بکەی لە ئاستێکی بەرزدا. چونکە دەوڵەتانی وابەستە لە وینەی یابان لە ساڵەکانی ١٩٣٠ وچینیش لە ئێستادا دەتوانرێت پاڵیان پێوەبنرێت ڕووەو سیاسەتێکی شەڕانگێزی تر کە ئەگەر بێت و بگەنە قەناعەت کە ناتوانن بە پیی پێویست دەستیان ڕابگات بە کەرەستەی خاوو بازارێک کە دەوڵەت پێویستی پێی دەبی لە مامەڵەی بەزرگانیدا بۆ هێشتنەوەی پێگەی خۆی لە سەر شانۆی نێودەوڵەتیدا وەک دەوڵەتێکی زلهێز. لە بەرامبەریشدا دەوڵەتانی کەمتر وابەستە لە ڕووی ئابووریەوە بە دەرەوەی خۆیان لە وێنەی ئەمریکا دەبێ زۆر ئاگایان لە خۆ بێت کە نەچن وا بکەن دەوڵەتانی وابەستە بە نزمی ڕابگرن و بەرەو ئابووریەکی خەراپتریان بەرن هەر وەک کە فڕانکلین ڕۆزفێڵت گەمارۆی نەوتی خستە سەر یابان لە ساڵی ١٩٤٠. لە هەمان کاتیش دا دیسان سیاسەتێکی کراوەی بازرگانیش دەبێتە گرتف. چونکە دەوڵەتێکی وابەستە بەدەرەوەی خۆی دەتوانێت سوود لەو کەشە وەربگرێت و ئەویش ببێتە هەڕەشە و لە ڕووی ئابووری و هێزی سەربازییەوە بە دەوڵەتە گەورەکەی تر بگات. هەوەک جۆن ئیدارەی باراک ئۆبامە تا دەگاتە ئیدارەی بایدن ئاهوا لەو بابەتە گەییشتوون ئەوەی کە پەیوەندی بە چینەوە هەبێ.
ڕێگایەکی باشتر کە پاڵ بە دەوڵەتانی گەشەسەندووی وەک و چینەوە بنرێت بۆ ئاستی هاوسەنگی ئەوەیە کە دەبێ کۆتایی بێنن بە دەسکاریکردنی پارەو بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای بێگانە بە نایاسایی، وە لە کاتێکدا کە ئەو دەڵەتانەش دڵنیاییان پێبدرێت کە ئەگەر بێت و لە سیاسەتی دەرەوەیاندا سەربزێوی نەکەن ئەوا دەتوانن بەردەوام بن لە دەستڕاگەییشتنیان بە سەرچاوەی ئابوورییان و کەرەستەی خاوو بازاریش بۆ گەشەپێدانی ئابووریەکەیان و هەروەها بۆ سەقامگیری ناوخۆییان. سەرۆکەکانی وەڵانی زلهێز دەبێ کاربکەن لە پیناو دامەزراندنی پەیوەندی بازرگانیی کە ڕێگە بە دەوڵەتان بدات تا ئەوپەڕی گەشەبکەن و هەر لایەکیشیان دڵنیا بێت کە هیج کامیان نەترسێت لە داهاتووی ئابووریەکەی کە بەرەو داڕوخان و نزمی بڕوات و ئەوەش ببێتە خاڵی لاواز بۆیان و تا بە هۆی ئەو لاوازیەشەوە بە ئاسانی هەڕەشەیان لێبکرێت لە لایەن دەرەوەی خۆیان و لە ناوخۆی وەڵاتەکەشیاندا بە ئاسانی پەشێوی و ناسەقامگیری مەدەنیان تێدا بڵاوببێتەوە.
چین بە هۆی گرژیەکانی ئێستایەوە لە بەر مەسەلەی تایوان و بەردەوامی هاوپەیمانیەتی سەرۆکی چینیش لەگەڵ پۆتیندا وای لە مەسەلەکە کردووە کە سەختر دەربکەوێت. بەڵام بە شێوەی دیبلۆماسی واشنتۆن دەتوانێت لەوبارەوە کار بکات و وەبیری پەکین بهێنێتەوە کە پەکین پێویستی بە ئەمریکاو هاوبەشەکانیەتی لە ڕۆژئاوادا بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجە ئابووریەکانی بێنێتە دی. هەروەها دەبێ ئەمریکا بە پەکین بڵێت کە واشنتۆن نایەوێت وابەستەیی چین بەدەرفەت بزانێ بۆ ئەوەی گرفت لە سەر ڕیی پەکین درووست بکات. بایدن دەتوانێت سەرۆکی چین دڵنیا بکاتەوە کە کردەوەی ١٩٤١ کە چاوەڕوانیەکانی داهاتووی بازرگانی دەوڵەت دادەڕوخێنێت دەتوانێت پەلبهاوێت بەرەو جەنگ. ئەمریکا لەوە تیگەییشتووەو دەرسی لەو مێژووەش وەرگرتووە . هەوەها بایدن دەتوانێت پێشنیار بۆ پەکین بکات کە دەبێ چین لە هەڵەکەی یابان کە لە ١٩٣٠ کردی فێر ببێت و دەرس وەربگرێت و خۆی بەدووربگرێت لە کردەوەو سیاسەتێک کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی سیقەو باوەڕی نێودەوڵەتی کە شتێکی پێویستە بۆ مامەڵەو پەیوەندی بازرگانی تەندرووست. جا ئەگەر بێت و سەرۆکەکانی واشنتۆن و پەکین بتوانن چاوەڕوانیەکانی یەکتر بەرەو باشی بەرن لە هەردووک لایەنی بازرگانی و مامەڵەو هەڵس و کەوتی داهاتوویان ، ئەوا بە بێ گومان دەتوانرێت بۆ زۆر دەیەی زیاتری تریش ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ئاسیادا بەردەوامی پێبدرێت.

————————————————————–

دەیڵ سی کۆپڵاند : ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢
سەرچاوە: فۆرین ئەفێرس
https://www.foreignaffairs.com/china/when-trade-leads-war-china-russia?




کورشی مەزن(کەبیر) و “مافی مرۆڤ” لە سەردەمی کۆیلایەتیدا!.. حەمید تەقوایی وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

حەمید تەقوایی: ئەوەی کۆڕەش کردوویەتی و نەیکردووە، باسێکی کراوەیە بۆ مشتومڕ. دەتوانین بڵێین کۆڕەش کەسێکی زۆر گەورەیە چونکە کاتێک هێرشی کردە سەر شوێنێک، بە زۆر ئاینی کەسی نەگۆڕیوە! من دەڵێم بۆ چی لەبنەڕەتدا هەر هێرشی کردوە؟!

ئایا لەگەڵ ئەوەدایت کە کورش ئیمپراتۆر بووە؟ ئێمە دەڵێین ئیمپراتۆریەتی هەخامەنشنی، ئێستا بۆ دەبێ ئیمپراتۆرێک هەرچەندە میهرەبان و بەخشندە و باش بێت – ئەگەر بووبێتیش لە چوارچێوەی سەردەمی خۆیدا بووە – بۆچی ئەبێت مۆدێلی من بێت؟ چەند هەزار ساڵ بەسەر ئەو سەردەمەدا تێپەڕیوە؟ 2600 ساڵ. ئایا دەتوانرێت مۆدێلی مرۆڤی ئەمڕۆ هەمان مۆدێلی دوو هەزار و ٦٠٠ ساڵ پێش ئێستا بێت؟ ئایا هەر ئەمە خۆی گێڕانەوەی کۆمەڵگا نیە بۆ دواوە؟ مۆدێلی ئێمە دەبێ سەری لە جیهانی پیشەسازی 100 ساڵ لەمەوبەرەوە بێنێتە دەرەوە. پێوەرە مرۆییەکانی ئەمڕۆ لەم کۆمەڵگایانەی ڕۆژئاوادا، بۆ نموونە هەر لەم سویدە، ئەوەیە کە دەبێ سەگەکە لە سەر شەقام و کۆڵانەکاندا بگەڕێنیت، ئەگینا پۆلیس دەتگرێت؛ ئینجا پێوەری ئێمە کوڕشی گەورەیە؟!

ئایا ستانداردی ئێمە دەتوانێت ئیمپراتۆرێک بێت کە لە سەردەمی کۆیلایەتیدا وڵاتێکی کردوەتەوە و گوایە خەڵکێکی کەمتری کوشتووە – چونکە بەهەر حاڵ لە جەنگدا دەبێت کەسێک بکوژیت بۆ ئەوەی وڵاتێک داگیر بکەیت، وەک ئەوە نییە هەموو وڵاتان چاوەڕێی “کۆریشی گەورە” بووبن بۆ ئەوەی بێت و… ڕزگاریان بکات، ئاخر دەبوو شەڕ بکات و داگیر بکات، و بە بێگانەیەک بۆ خەڵکی وڵاتی داگیرکراو دادەنرا – و بێگانەیەکی میهرەبان بوو!؟ نموونەی جەنگیزخان – کە هاوڕێیەک لە پرسیارەکەیدا وروژاندی – زۆر سەرنجڕاکێشە. پاڵەوانە نەتەوەییەکانی وڵاتێک بکوژانی خەڵکی وڵاتانی دیکەن، وەک جەنگیزخان. جەنگیزخان لە مەنگۆلیا دەپەرسترێت، بەڵام هەموو جیهان بە بکوژ و بەربەری دەیناسن. نادر شا ئەفشار یەکێکە لە “پاشا گەورەکانی ئێمە”یە، بڕۆ بزانە لە هیندستان چی لەسەری دەڵێن. بەپێچەوانەوەیە، بەدڵنیاییەوە مەحمود ئەفغان لە ئەفغانستان زۆر بەناوبانگە، بەڵام ئێمە بە تف و نەفرەت باسی دەکەین. عومەر پاڵەوانی عەرەبە بەڵام لە ئێران ئێمە عومەر-کوژران* بەڕێ دەخەین.

کێشەکە ناسیۆنالیزمە. ناسیۆنالیزم پرسەکە لە چوارچێوەی نەتەوەییدا وەردەگرێت. ئەوە نییە بێ گوێدانە ئەوەی ئێمە ئێرانین، هەموو مێژوومان گەڕاین و کورۆشییەکمان دۆزیەوە، کە زۆر باشە! کەواتە بۆچی ناچین بودا هەڵبژێرین؟ چینیەکان ئەو کارە دەکەن، ئێمە نایکەین چونکە چینی نین! من دەمەوێت بڵێم کورشی گەورەدا پەیوەندییەک هەیە، هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە، وەک ئەوە نییە کە ئەبستراکتەکەی مێژووم خوێندبێتەوە، بینیم ئیمپراتۆریەتێک هەبووە بە ناوی کوروشی مەزن کە زۆر میهرەبان بوو و ڕێزی لە مافی مرۆڤ دەگرت! نەخێر کۆڕەش کەبیر ئێرانییە و ئێمەش ئێرانین. نازانم بۆچی دەبێت کۆڕەش کەبیر نوێنەرایەتی خەڵکی بەنگلادیش بکات! ئێرانیبوون لەلایەن کۆڕەش کەبیرەوە بەئێوە فرۆشراوە، شوناس و نەتەوەی ئێرانیتان بەرجەستە بووەتەوە. بڕۆ مێژووی ئەو وڵاتانە بخوێنەوە کە کورشی مەزن داگیری کردوون، دەڵێ کورش هێزێکی داگیرکەرە، هەرچەند میهرەبان بێت، بەڵام لە کۆتاییدا زلهێزێکی بێگانە بوو کە شکستی پێهێناین. ئایا دەڵێین عومەر چ کەسێکی میهرەبان بوو یان نەبوو؟! بەڵام هات و ئێرانی گرت.
من دەڵێم لەگەڵ کۆڕەش کەبیر شتێکی ترت پێ دەفرۆشن، تەنانەت ئەگەر لە ئێوەش قبوڵ بکەم کە ئەو تابلۆیەی کۆڕەش کەبیر نوسیویەتی زۆر لەبارەی مافی مرۆڤەوەیە، پێش هەموو شتێک ئێوە کەم لوتفیەکی زۆرتان بەرانبەر بە مافی مرۆڤ نیشانداوە، وە دووەم: کۆرەش کەبیرت زۆر گەورە کردووە.! ئەگەر مافەکانی مرۆڤی ئەمڕۆ لەخۆ نەگرێت کە چۆن ژینگە بپارێزیت و چۆن نابێت دارستانەکان وێران بکەیت و چۆن ڕێز لە مافی ئاژەڵە ماڵیەکەت بگریت، ئەوا ئەو مافە مرۆڤانە مافی مرۆڤ نین. مافی ژیان، مافی ژیانکردن بەشێکە لە مافی مرۆڤی نەوەی ئەمڕۆ، ئایا من ڕەوانەی کۆڕەش کەبیر دەکەیتەوە؟ باشە تەنها بۆ ئەوەی بڵێم هونەر هی ئێرانییەکانە و تەواو! ئەگەر بمەوێت سەیر بکەم ئایا لە مێژوودا کەسایەتی کەم هەیە؟ چی لە ڤۆڵتێردا هەیە؟ چی لە ڕابسپیردا هەیە؟ ئێستا من ناڵێم مارکس، تۆ دەڵێی هی کۆمۆنیستەکانە. گەورەکانی شۆڕشی گەورەی فەرەنسا، پەنجەی بچوکیان بەهای ١٠٠ کورشی گەورەی هەیە، گرنگی کورشی گەورە ئەوەیە کە ئەو ئیمپراتۆر بووە؟ کە بە لاوازی دادەنرێت! ئەوان ئیمپراتۆر نەبوون، شۆڕشگێڕ بوون کە هەروەها کوژران! …..میرابۆ! یەکێک لە وتارەکانی میرابۆ بەهای دەیان تابلۆی کۆڕەش کەبیرە! هونەری دروست نەکردووە، هی سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی و سەردەمی ئەمڕۆیە. مافی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگا بە تێگەیشتنی مرۆڤایەتی لە سەدەی بیست و یەکدا پێناسە دەکرێت، بۆچی من دەبەن بۆ قووڵایی مێژوو؟ من چ پەیوەندییەکم بە کۆڕەش کەبیرەوە هەیە، بۆ کۆڕەش کەبیر دەتەوێت ماست و خەیارەکەی ناسیۆنالیزمی تێبکەیت، ئەگینا ئەم چڵەوکەبابە هەندێک شتی تری لە تەنیشتی دەبێت: ماست و ژاژک، رەیحانە، نان و دۆیەک، کە هەمووی ئەمانە خۆماڵی و نەتەوەیی ئێرانین ئیتر، وەک ئەوە نییە کە ئێمە کوڕشێکی گەورەی ئەبستراکتمان هەبێت.

وەک ئەوە وایە جارێک کەسێک قسەی لەگەڵ من دەکرد، ئەو یەکێک بوو لە موسڵمانە دووی خوردادیەکان، بابەتەکەش لەسەر ئایین بوو. وتم دین بە زۆر و بۆماوەییە. کەس دینەکەی هەڵنابژێرێت. وتی نەخێر من خۆم دینەکەم هەڵبژارد، پرسیم دینەکەت چییە؟ وتی شیعەی دوانزە ئیمامی. پرسیم ئاینی دایک و باوکت چییە؟ وتی شیعەی دوانزە ئیمامی، بەڵام من چووم هەڵمبژارد. پرسیم، ئایا ئەوە مانای ئەوەیە تۆ چووی و هەزاران ئایینت خوێندەوە، لێکۆڵینەوەت کرد و دواجار هاتیتە سەر ئایینی دایک و باوکت و هەڵتبژارد؟! چ ڕێکەوتێکە! وەک ئەوە وایە ٦ جار لەسەر یەک جووت ٦ لەسەر یەک بەدەست بهێنیت، ئەگەرەکە وەک یەکە! بۆ نموونە ئایا ئایینی بودا باشتر نەبوو؟ ئایا هەمان ئایین کە لە کۆمەڵگای ئێوە و دایک و باوکتدا هەیە باش بوو؟ من دەڵێم، تۆ گاڵتە دەکەیت، من چوومە دیراسەی مێژوو و پاڵەوانێکی مافی مرۆڤم دۆزیەوە، ئەو کێیە؟ کورشی گەورە! بەڕێزان باشە ئێمەش ئێرانین، بەختمان هەبوو! ئایا عەرەب دەچێت و دەگەڕێتەوە و بە کوێرەوەرییەکی گەورە کۆتایی دێت؟ یان ئەوروپی؟ یان هیندی یان میسری؟ ئایا لە میسر فیرعەونێکی ئەخلاقی نادۆزیتەوە؟ بە دڵنیاییەوە بۆی دەردەکەوێت کە زۆرێک لەو خەڵکەی نەکوشتووە کە دیلیان کردووە، مافی منداڵبوونی بە کۆیلەکانی داوە.

ئازیزان، ئێرانیبوون بەشێکە لە چیرۆکەکە، پەنجە خستنە سەر ڕەگەزی ئێرانی و پێشوەختەی ئێرانی و ئێرانیبوون بەشێکە لەم چیرۆکە، کە “هونەر لای ئێمەی ئێرانییە و بەس” بەشێکە لەم چیرۆکە. گاڵتە مەکە، ئەگینا ئەگەر بتەوێت بچیت بەناو کتێبەکانی مێژوودا بگەڕێیت و توخمە مێژووییەکان تێیدا بدۆزیتەوە، من دەڵێم بودا، کێ دەڵێت بودا لە کورشی گەورە خراپترە؟ من دەڵێم حەمورابی، عێراقییەکان دەڵێن حەمورابی! من دەڵێم نێڵسن ماندێلا…- ئەگەر بتەوێت لەناو دەسەڵاتدارەکاندا بدۆزیتەوە- لەبنەڕەتدا ئەو پێداگریە چییە کە دەبێت ئیمپراتۆر بێت و تاجی لەسەر دابنرێت؟ چونکە بەزۆری فەرمانڕەواکان پێش ئەوەی ببنە فەرمانڕەوا ستەمیان دەکرد. ئیمپراتۆر گاڵتە نییە! ئیمپراتۆر کە بە دابەشکردنی نان و حەلوا نەبووە تە ئیمپراتۆر، ڕکابەرەکانی کوشت و لێیدان، وڵاتانی دراوسێی دا گیرکرد و شاکەی تەنیشتی لە دەسەڵات لابرد، شەڕی دەستپێکرد، لەشکرکێشی کرد و ئەو سەربازانە کۆیلە و کۆڵبەر بوون، کە کۆمەڵ کۆمەڵ بە بەسەرەنێزەو تیر کوژران. ڕەنگە ئەوە لە مێژووی خۆیدا و لە سەردەمی خۆیدا جێگەی تێگەیشتن بێت، بەڵام تکایە مەیکەن بە مۆدێلی مرۆڤی سەدەی بیست و یەک.
من کە تەنانەت دەڵێم شۆڕشگێڕە گەورەکانی فەرەنسا لە ڕابردودان، تۆ من ڕەوانەی بۆ لای کۆڕەش کەبیر دەکەیت؟ ئەگەر بمەوێت مارکس زیندو بکەمەوە، دەبێت ئەمڕۆیی بکەمەوە، مارکس هیچی لەبارەی ژینگەوە نەوتووە، ئەو لەدواوەیە. سەیری کێ بەرکێکانی دونیای ئەمڕۆ بکە، سەیری پرسە جیهانیەکانی دونیای ئەمڕۆ بکە، دەبێت بچیت دارستانەکانی بەرازیل ڕزگار بکەیت، نابێت ڕێگە بدەیت نەوەی باڵندە و ئاسک و ورچی جەمسەری نەمێنێت چونکە ئیکۆلۆژیا تێکچووە، دەبێت بڕۆن و چارەسەری کێشەی چینی ئۆزۆن بکەیت، دەبێت بڕۆی بۆشایی نێوان ملیاردێرەکانی وەک ڕۆکفێلەر و بیل گەیتس لەگەڵ هەژاری لە نیویۆرک چارەسەر بکەیت، کۆڕەش کەبیر؟ گاڵتە دەکەیت ئیتر؟ تکایە کۆڕەش کەبیر لە کەیسی ئێراندا بخەرە سەر ڕەفە. ئێمە لە مێژوودا لێی دەکۆڵینەوە، دەڵێین میهرەبان بوو، زۆری نەکوشت، کەمی کوشت، تەنانەت یەکەم مافی مرۆڤی نووسی! بەڵام ناتوانرێت لە سەردەمی کۆیلایەتیدا یەکەم بەیاننامەی مافی مرۆڤ بنووسرێت. ئەوان بە هیچ شێوەیەک مرۆڤ قبوڵ ناکەن، کۆیلەکان بە پێی بیرکردنەوەی ئەو قۆناغە مرۆڤ نین، لە سەرووی ئەوەشەوە دەڵێی میهرەبان بە لەگەڵیان وەک چۆن لەگەڵ سەگدا میهرەبانیت، ئایا ئەمە بەسەر مافی مرۆڤدا هاتووە؟ ئایا ئەمە پاشەکشە نییە؟ باشە وەک هەموو کەسێک لە سەردەمی خۆیدا، کورشی گەورە بڕوای بە کۆیلە هەبوو، ئێستا کۆیلەکانی ئازاد کردووە یان بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا کردووە، بەڵام سیستەمی ئەو سەردەمە سیستەمێکی کۆیلایەتی و ئیمپراتۆریەت بووە، ئایا کورشی گەورە دیموکرات بووە؟ کەواتە بۆچی ئەو ئیمپراتۆر بوو؟ پەرلەمان لەکوێیە؟ ئێوە دیموکراسی پەرلەمانیتان ناوێت، بۆ ئەمەتان دزەپێکرد؟ پەرلەمان کوێر بوو؟ یان شورایی ئیمپراتۆریەتەکەی بەڕێوەبردووە؟ ئەو پاشا بوو، پاشاش فەرمانی خۆیەتی. یاسا لە سەردەمی کوروشی گەورەدا هیچ مانایەکی نییە. من دەمەوێت بڵێم کێشەکە بۆ کوڕش نییە، هی ئەو سەردەمەیە، ناتوانم مۆدێلی خۆم لە سەردەمی کۆیلایەتیەوە بهێنم. هەر بۆیە دەڵێم ئەم نوسخەیەی کۆڕەش کەبیر بەشێکی جەوهەری ئێرانییە.

لەوانەیە بڵێی ناسیۆنالیزم زۆر باشە، بەڵام بەڕای من بەهیچ شێوەیەک باش نییە. بناغەی ناسیۆنالیزم واتە کاتێک بەرژەوەندیەکانت لەگەڵ بەرژەوەندی دراوسێی تەنیشتەوە بەریەک دەکەون، بەرژەوەندیەکانت گرنگترە لەوەی کێ مافی هەیە و کێ ڕاستە. ناسیۆنالیزم واتای ئەمەیە! ناسیۆنالیزم واتا لە یەک ڕۆژدا دەچێت و بە بۆمبێک لە هێرۆشیما دەدات و سەدان هەزار کەس دەکوژێت و تا دەیان نەوەی داهاتوو بە کوێر و ئیفلیج بەجێی دەهێڵێت و دواتر دەڵێت سەرکەوتنی میللەتی ئەمریکی! ناسیۆنالیزم واتای ئەمەیە! لەم کۆمەڵگا شارستانییە ئەمریکییەدا. تا تەنها چەند ساڵێک لەمەوبەر بە حکومەتی ژاپۆنیان وت کە پێویستە داوای لێبوردنمان لێ بکەن بۆ “پیرڵ هاربەر”، ئەو خۆی چوو و دوو شاری کردە دۆزەخ بۆ سەدان هەزار کەس، بەڵام ئەو دەڵێت کە پێویستە بێیت و داوای لێبوردن لە منبکەیت، بۆ؟ چونکە من ئەمریکیم، چونکە یەک ئەمریکی یەکسانە بە هەزار غەیرە ئەمریکی! ئەو چووەتە بەغدا و سەدان هەزار کەسی کوشت، خەمی ئەو ئەوەیە کە نابێت تەرمی سەربازە ئەمریکییەکان لەژێر ئاڵای ئەمریکادا بگەڕێندرێنەوە، چونکە کۆمەڵگەی ئەمریکی کاتێک ناڕەزایەتیەکانیان دەجێتە سەرەوە کە ئەریکاییەک بمرێت ئەوان گرنگی بە مردنی ژنان و منداڵ و پیر و گەنجی عێراقی نادەن. ناسیۆنالیزم واتای ئەمەیە. ئەمە ژەهرە. “ئێرانی، ئەگەر نەمرین، سەردەکەوین، ئەگەرنا، هەزاران عەرەبی چەقەڵخۆر بکوژن، ئەم چەقەڵخۆرانە زوڵمیان لێکردووین، دەبێت لەناوببرێن، بەهیچ شێوەیەک مرۆڤ نین، کۆڕشی گەورەیان نییە”. تارمایی، ئێمە کوروشێکی گەورەمان هەیە، ئێمەک کە کوڕشێکی گەورەمان هەیە ئێمە لە عەرەب و تورک و مەغۆل باڵاترین. ناسیۆنالیزم واتە ئەم دۆستانە.

ناتوانرێت حسابێکی باش بۆ ناسیۆنالیزم بکرێت. کەس ناتوانێت لاشەخۆرێک وەک نیشانەی ئاشتی بەکاربهێنێت، نیشانەی ئاشتی زۆرترین کات دەبێت کۆتر بێت. ناتوانی ئیمپراتۆریەتێکی سەردەمی کۆیلایەتی وەک کۆترێکی مافی مرۆڤ بفرۆشیت. من ئەم کاڵایە ناکڕم. من دەمەوێت کۆترێک بێت، بەڵام کاریگەری لاوەکی و شتی دەرەوەی هەیە کە ئەو کەسەی پێی وایە هونەر هی ئێرانییە و بەسە بۆ ئێستا، هەروەها ئەو ەشی هەیە کە یەکەم مافی مرۆڤیان لە خاکی پاکی ئێراندا نووسیوە ، و ئەمەش ئەبێتە بەشێکە لە دەمارگیریەکەی ، بۆیە بڕۆ، عەرەبە چەقەڵخۆرەکە بکوژە، بۆ ئەمجارە بۆچی؟ چونکە کورشی مەزن ئێرانییەکی گەورە بووە! چونکە من بۆ یەکەم جار مافی مرۆڤم دۆزیەوە! من ئێرانیم! ڕوون نییە ئێمە چ پەیوەندییەکمان بە کورشی گەورەوە هەیە، مەغۆلەکان هاتن، تاتارەکان هاتن، عەرەب هاتن، ڕەگەزمان گۆڕاوە، خوێنمان گۆڕاوە، بەڵام ئێمە هێشتا نەوەی کورشی گەورەین! نەخێر! زۆربەمان نەوەی عومەر و جەنگیزخان و مەحمودی ئەفغانین هەتا نەوەی کوروشی کەبیر! ئەم پێداگرییە چییە؟! ئەم ڕەگەز و خوێن و باوباپیرانە لە کوێوە هاتوون؟ کام باوباپیران؟ بە تایبەت مێژووی ئێران کە بە بڕوای ئەلئەحمەد فانووسێکە لەسەر سەری خێوەتی هێزە داگیرکەرەکان. ئایا دەزانی چەند عەرەب و تورک و مەغۆل لە خوێنی ئێمەدا هەیە؟ کورشی گەورە چی ترە؟ کورشی گەورە خۆی دەرئەنجامی چ ڕەگەزێک بوو؟ ئەوە ڕوون نیە. کەواتە واز لەم پێوەرانە بێنن و تکایە وەک خودی “ئازادی” داوای ئازادی بکەن. داوای یەکسانی بکە وەک “یەکسانی” خۆی. بۆ دەبێ خۆمان لە گەڵای ئاڵا و یەکپارچەیی خاک و تارمایی گەورەدا بپێچینەوە. بڵێ ئازادیم دەوێت، بڵێ ژن و پیاو یەکسان بن، مرۆڤ مرۆڤ مرۆڤ بێت، تەنانەت مەڕ سەربڕینی ئیسلامیش قەدەغەیە، چونکە ئەشکەنجەدانی ئاژەڵە. کورشی گەورە وتی؟ نەخێر من دەڵێم عەقڵم لە هەموویان زیاترە، ڕەنگە لە سەردەمی خۆیاندا زۆر پێشکەوتنخواز بووبن، باش بووبن بۆیان، ئەگەر بمەوێت لە سەردەمی خۆمدا پێشکەوتنخواز بم، پێویست ناکات بگەڕێمەوە بۆ کۆڕەش کەبیر ٢٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر. کۆڕەش ئەگەر کەسێکی گەورە بوو باسی سەردەمی خۆی کرد. ئەگەر دەتەوێت ببیتە ئاڵاهەڵگری خەڵکی ئەمڕۆ، ئەوە قسە لەبارەی سەردەمی خۆتەوە بکە.

——————————————————-

*عومەر کوژران:ڕۆژێک لە ئیران هەبوە بەناوی عمر کشی یان عمر کشان ئاهەنگیان گێڕاوە بە بۆنەی کوژرانی عومەری کوڕی خەتاب وئەم ڕۆژە لەسەردەمی سەفەویەکاندا بروی پیدراوە ودواتر لەلایەن خومەینیەوە قەدەغەکراوە.لە ویکی پیدیای فارسیەوە وەرگیراوە.وەرگێڕ
١٦\٩\٢٠٢٢




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…27.. شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و هەفت/

ئیبراهیم تاتلیساس لە حوجرەیه..!

هەر سەبارەت بەو گۆرانی و شتە، لە سەردەمی سەرەتای فەقێیاتیم، ئەوە ڕۆژەکی من و فەقێیەکی هاوڕێم، لە دێیەکەمان(دێی بارەوان)ٚ بەرەو هەولێر و حوجرە دەهاتینەوە، هاتین بۆ شارەدێی بەردەڕەش و لەوێ سواری تاکسی هێڵی بەردەڕەش-هەولێر بووین.

کو سواربووین، گەنجێک، کە ئەویش سەرنشین بوو و خەڵکی بەردەڕەش بوو، لە پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکە دانیشتبوو، بەندێکی خستە سەر مسەجەلی تاکسیەکە، وابزانم فاخیر هەریری بوو، من و فەقێیەکەی هاوڕێم توڕەبووین و بە شوفێرەکەمان گووت: هەر ئێستا، یان ئێمە، یان ئەو گۆرانیە، گەرنا دادەبەزین.
گەنجەکە هەر چەند ئەو قسەی ئێمەو ڕێگرتن لەو گۆرانیەی زۆر پێناخۆش بوو، بەڵام زۆر بەڕێز بوو، گوتی مامۆستایان ئەوە لەبەردڵی ئێوە کوژاندمەوە، تا گەیشتین بە هەولێر هەر گۆرانی و سروودی ئایینیمان بە کابرای شۆفێر لێدا.
هاهاها.. جا هەر سەبارەت بە گۆرانی بەسەرهاتێکی تری ژیانی فەقێیاتیم هەیه، ئەوە ڕۆژەک لە حوجرەبووم لە مزگەوتی حاجی عەلی سۆرانی، (مەلا سەلیم)یشیان بەو مزگەوتە دەگووت، باشم بیرنەماوە، قۆناغی یەک ، یان دووی کۆلێژی شەریعە بووم، لەوەیان دڵنیانیم و بزەبت نازانم، جا حوجرەکەمان لە قاتی سەرەوە بوو و ژێرەوەیشی حەوشەی مزگەوت بوو، من لە چێشتخانەکەی حوجرە، خەریکی قاپ شوشتن بووم، جا عادەتم وابوو لە کاتی قاپ شوشتن، یان گۆرانیەکی ناو موبایلەکەمم دادەگیرساند، کە پڕی گۆرانی هەمەجۆربوو، یان خۆم گۆرانیم دەگووت، لە کاتی سەرشووشتنیش هەروام، ئێستاش زۆر جار لە گەرماو، یان خۆم گۆرانی دەڵێم، یان موبایلەکەم دەخەمەسەر گۆرانی و میوزیک.
جا ئەو ڕۆژە قاپم دەشوشت و گۆرانی(مەڕۆ مەڕۆ توخوا مەڕۆی)ی خاتوو(ڤینا فەرشید)م، دەگووتەوە، تومەز، دوو گەنج، لە خوارەوە گوێیان لێیە من وا گۆرانی دەڵێم، گووتیان وەی وەی کاکە مەلا گۆرانیش دەڵێت!
وەڵا بابە دەنگیشت زۆر لە هی کچەکە خۆشترە هاهاها، دامانا قاقا.
وای کەتەریق بوومەوە، ئاخر ئەوان پێشووتر لەبەر ئەوەمنیان زۆر خۆش دەویست کەمن حافیزولقورئانم و هەموو قورئانم ئەزبەربوو بەستەزمانانە وایان زانیبوو، من شەو ڕۆژ، هەر خەریکی موڕاجەعە و خوێندنەوە و گوێگرتن لە حەفاسی و سودەیس و شێخ وەلید ئیبراهیم و مەنشاوی و عەبدولباست عەبدولسەمەد و قورئانم.

توزانن پڕی ناو موبایلەکەم گۆرانی، ئیبراهیم تاتلیساس و عەبدولقەهار زاخۆیی و هەردی سەلاح و نەجوا کەرەم و لەیلا فرۆهەر و ڤینا فەرشید و زەکریا عەبدولڵا و زیاد ئەسعەد و کێ و کێی تر کردووە.

ئەو دوو گەنجە هاوڕێشم بوون و زۆر تێکەڵ بووین و زۆر دەهاتنە مزگەوت و نوێژ و جەماعەت.

ئەوە بەسەرهاتێکی تریش هەیە، هەر سەبارەت بە گۆرانی، هەر لە هەمان حوجرە، ڕۆژەک دوو فەقێی تری هاوڕێم، فەقێیەکی تر، هاتبوو سەردانیمان، فەقێیەکە، تۆزەک هەم دوو ڕوو هەم توندڕۆبوو، وا خۆی پیشان دەدا کە زۆر ئاییندارە و وەرع دەکات و خۆی لەهەر شتێک بە دوور دەگرێت کە بۆنی حەرام و مەکروهو شوبوهاتی لێ بێت، کەچی لە حەقیقەتیشدا وا نەبوو.
جا ئەو دوو فەقێیەی حوجرەکەمان، گۆرانیەکی ئیبراهیم تاتڵیساسیان بۆی پێکرد، فەقێیەکە تووڕەبوو و گووتی: چۆن گۆرانی گوێ لێدەگرن، گۆرانی و مۆسیقاحەرامە کاکە، ئەوانیش گووتیان کاکە ئەوە گۆرانی نییە، سروودی مەولودی پێغەمبەریە بە زمانی تورکی، فەقێیەکی گووتی ئەها، بەخوای وام زانی گۆرانییە، دواتر لە حوجرە ئەوەمان باسدەکرد و فەقێکان هەموان دەماندا لە قاقا




رایبۆسۆماڵ rRNAی چییە؟.. رەهەند سابیر

rRNA, what is it؟

دروستکردنی پرۆتیین، پرۆسێسێکی گرنگە لە هەموو خانە یوکاریۆتیکەکان**، لەبەر ئەوەی پرۆتیین، شکڵی هەیکەلیی structural component هەر خانەیەک پێکئەهێنێت و ضەرورە بۆ ژیان. زۆرجار پرۆتیین پێیئەگوترێ بڵۆکی بونیادنانی خانەکان the building block of cells . هاوکات، سێ فۆرمی سەرەکیی RNA بوونی هەیە:-

  1. مەسنجەر RNA (rRNA )
  2. ترانسفێر RNA (tRNA )
  3. رایبۆسۆماڵ RNA ( rRNA )
    DNA ی جڵەوی هەموو چالاکییەکانی خانە ئەکات، هەروەها کاتێ DNA دروست ئەکرێ کە خانەکە، پێویستی بە پرۆتیینی زیاترە. لە پرۆسێسی چێکردنی پرۆتیین protein synthesis، بەشێکی بچووکی DNA بۆ RNA ئەگۆڕێت.

ئایا RNA لە DNA ی دروست بووە؟ ?Is RNA made from DNA

کاتێک خانەیەک پێڕۆی زانیارییە بۆماوەییەکانی Genetic instruction ئەکات، بەشێک لە DNA لە شێوەی جینێک کۆپیی ئەکات بۆ ئەوەی تەغییری DNA بۆ نیوکڵۆتایدێکی RNA بکات. بە دوو شێوەی شکڵیی Distinct ways ، RNA لە DNA ی جیاواز ئەبێت. نیوکڵیۆتایدەکانی RNA دروستکراوە لە شەکری رایبۆوس و پێیئەگوترێ رایبۆنیوکلیۆتایدەکان Ribonucleotides . DNA ، دیۆکسیڕایبۆس Deoxyriboseی هەیە، وەکو پێکهاتەی شەکر sugar content ،هاوکات، RNA هەمان بەیسەکانی DNAی هەیە کە ئەدینین adenine، گوانین guanine، سایتۆسین cytosine و ثایمینن thymine، هەمان کەیس لە RNAیدا دووبارە ئەبێتەوە، بەڵام لە جیاتیی ثایمین، یۆراسیل Uracil هەیە! هاوکات، سترەکچەری DNA و RNAی زۆر جودان لە یەکتریی، لەبەر ئەوەی DNA لە دوو زنجییری هێڵیکس(پێچخواردوو) پێکهاتووە و RNAی لە زنجییرێکی سنگڵ. زنجییرەکانی RNA، ئەتوانن بچەمێنرێنەوە بۆ چەندیین شێوەی موتەنەوع، بە هەمان شێوەی زنجییرەکانی پۆڵیپێپتاید ئەچەمێنرێتەوە بۆ پێکهێنانی شکڵی کۆتایی پرۆتیینێک.

چەند تایپی سەرەکیی RNAی هەیە؟ ?How many main types of RNA are there

سێ تایپی سەرەکیی RNAی هەیە کە بەرهەم ئەهێنرێ لە شێوەی مۆڵیکیوڵەکان، لەناو ناوکی خانەکانی ئینسان و حەیوانات. هەروەها RNA، ڵۆکەیت(شوێن)ەکەی ناو سایتۆپلازمی خانەیە Cytoplasm of cell. سایتۆپلازمی خانە، بریتییە لە هەموو ئەو پێکهاتانەی دەرەوەی ناوکی خانە کە لە لایەن تاکە پەردەیەکەوە پەرژیین کراوە کە بە پەردەی خانە Plasma membrane ناسراوە. RNA، سێ تایپی سەرەکیی هەیە، ئەوانیش، مەسنجەر RNA، ترانسفێر RNA، رایبۆسۆماڵ RNA. هەر یەک لە سێ تایپەکەی RNA، وەظیفەی جیاوازیان هەیە لە دروستکردنی پرۆتین، لە ترانسکریپشن*** ، کۆدکردنەوە و ترانسڵەیشنی کۆدی بۆماوەیی DNAیەوە دەست پێئەکات.

پرۆسێسی دروستکردنی پرۆتیین چییە؟ ?What is the process of protein synthesis

ترانسکریپشن**، یەکەم خەطوەی چێکردنی پرۆتیین(دروستکردنی پرۆتیین)ە کە مەسنجەر RNA، رۆڵێکی گرنگ لەو شانۆگەرییە ئەبینێت. مەسنجەر RNA، پێکهاتەیەکی ناسەقامگییرە و تەمەنی زۆر کورتە، هەروەها تەنیا کاتێک پرۆتیین دروست ئەکرێ کە پێویستن بۆ گەشەکردن و تەدمیمسازیی خانەکان(چاکسازیی خانەکان).

ترانسکریپشن کاتێکە کە زانیارییە بۆماوەییەکان Genetic informationی ناو DNAی خانەیەک، ئەجەڕێنرێ بۆ مەسیجێک لە فۆرمی RNA (واتە mRNA ). پرۆتینەکانی کارای ترانسکریپشن، زنجییری DNA راست ئەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەنزیمی پۆلیمەرەیسی RNA ، یەک، زنجییری DNA کۆپیی بکات. DNAی لە چوار بەیسی نیوکڵیۆتاید کە ئەدینین و ثایمین، گوانین و سایتۆسینن، پێکئەهێنرێ. نیوکڵیۆتایدەکانی DNA، بە شێوەی دووانە، ئەدینین لەگەڵ ثایمین و گوانین لەگەڵ سایتۆسین، لە هەر دوو زنجییرەکەوە پەیوەست کراون و بەهۆی بۆندی هایدرۆجینییەوە قەید ئەبن! کاتێک RNA، DNAی ئەنووسێتەوە بۆ مۆڵیکیولی مەسنجەر RNA، هاوزەمان، یۆراسیل دەرئەکەوێ لە جیاتیی ثایمین(خوڵاصەی مەبەست ئەوەیە کە RNA، تاک زنجییرە و لە جێی ثایمین، یۆراسیل لە RNAی هەیە کە لە DNAیدا نییە!!). لە کۆتایی پرۆسێسی ترانسکریپشن، مەسنجەر RNAی داغڵی دەرەوەی ناوک ئەکرێ و ئەچێتە ناو سایتۆپلازمەوە.

دواتر، پرۆسێسی ترانزڵەیشن***، بە درێژایی موعالەجەکە دەست پێئەکات، ترانسفێر RNA، رۆڵێکی گرنگ لە شانۆگەریی دروستکردنی پرۆتیندا، ئەگێڕێت. سەرەڕای ئەوەیش ترانسفێر RNA، بچووکتریین جۆری RNAیە و عادەتەن درێژییەکەی لە دەوروبەری ٧٠ بۆ ٩٠ نیوکڵیۆتایدە ( سەرەچاوەیەکی تر ٧٠ بۆ ١٠٠ ئەنووسێ!). تراسنفێر RNA، وەرگێڕانەکە لەسەر زنجییرە نیوکڵیۆتایدەکانی RNAیدا ئەکات و ئەیگۆڕێت بۆ زنجییرە ترشە ئەمینییەکان. ترشە ئەمینییەکان لەگەڵ ترشە ئەمینییەکانی تردا وەصڵ ئەبن بۆ پێکهێنانی پرۆتیینەکان کە پێویستە بۆ کاری خانەکان. پرۆتیینەکان، لە تاقمێکی ٢٠ ترشی ئەمینیی پێکئەهێنرێ. هاکات، ترانسفێر RNA، هەمان شکڵی گەڵای کڵۆڤەری هەیە کە سێ حەلقەی تێدایە. هەروەها ترانسفێر RNA، شوێنی لکاندنی ترشی ئەمینیی هەیە، لەگەڵ ئەوەیشدا، بەشێکی لە حەڵقەی ناوەڕستدا هەیە کە پێیئەگوترێ جێگەی ئەنتیکۆدۆن Anticodon site. جێگەی ئەنتیکۆدۆنی (tRNA)یەکە، کۆدۆنی سەر مەسنجەر RNAیەکە ئەناسێتەوە ( کۆدۆنی AUGیە و پێیئەگوترێ کۆدۆنی دەستپێک). هەر کۆدۆنێک لە سێ بەیسی نیوکڵیۆتاید پێکهاتووە کە ترشێکی ئەمینیی دروست ئەکات، هەروها ئاماژەیە بۆ کۆتایی پرۆسێسی ترانزلەیشن. وێڕای ئەمانەیش، ترانسفێر RNA و رایبۆسۆمەکان، کۆدۆنەکانی مەسنجەر RNAی ئەخوێننەوە بۆ بەرهەمهێنانی زنجییری پۆڵیپێپتاید کە چەندیین جەڕاندنی بەسەردا دێت، پێشئەوەی بتوانێت ببێتە پرۆتینێکی کارا Functioning protein.

رایبۆسۆمەڵ RNA ( یان rRNA )، ئەرکی تایبەتی هەیە. بەهەرحاڵ رایبۆسۆمەکان، لە رایبۆسۆمەڵ پرۆتیین و رایبۆسۆمەڵ RNAی دروست ئەکرێن. رایبۆسۆمەڵ RNA، بە نزیکیی لە صەدا شەستی بارستەی رایبۆسۆم پێکئەهنێت، عادەتەن لە یەکەیەکی لاوەکیی گەورە و یەکەیەکی لاوەکیی بچووک (Large subunit and Small subunit ) دارێژراون. سەبیونتەکان لە ناوکدا، لە لایەن ناوک خۆیەوە چێ ئەکرێن. لەوە زیاتریش رایبۆسۆمەکان لە سروشتدا نادرن، چونکە لەناو یەکەیەکی لاوەکیی گەورەی رایبۆسمیی(رایبۆسۆمەڵ)دا، یەک شوێنی پێکەوەبەستن( binding site)ی بۆ مەسنجەر RNAی و دوو شوێنی پێکەوەبەستنی ترانسفێر RNA لەسەر لۆکەیشنی RNA تێدایە. یەکەیەکی لاوەکیی بچووکی رایبۆسۆمیی، بە مۆڵیکوڵێکی RNAی ئەلکێت و لەهەمان کاتدا، مۆڵیکوڵێکی ترانسفێر RNAی دەستپێکار، زنجییرەیەک کۆدۆنی دیاریکراو لەناو هەمان مۆڵیکوڵی رایبۆسۆمەڵ RNAی لە کاتی ترانزڵەیشندا ئەناسێتەوە و پێوەی ئەبەستێتەوە. دواتر، ئەرکی rRNA، یەکەیەکی لاوەکیی گەورەی رایبۆسۆمیی طەوق ئەکات کە ئەچێتە ناو ئاڵۆزییەکی تازە پێکهێنراوەوە The newly formed complex، پاشان هەردوو یەکە لاوەکییە رایبۆسۆمییەکە، بە درێژایی مۆڵکیوڵی مەسنجەر RNA ئۆغر ئەکەن تاوەکو کۆدۆنەکان لە تەواوی زنجییرە پۆڵیپێپتایدەکە ترانزڵەیت ئەبێت کاتێک بە سەریدا گوزەشت ئەکەن. رایبۆسۆماڵ RNA، بۆندەکانی پێپتاید، لە نێوان ترشە ئەمینییەکانی ناو زنجییرەی پۆڵیپێپتاید دروست ئەکات. کاتێک ترانسفێر RNA ئەگاتە سەر کۆدۆنێکی وەستانی مۆڵیکوێکی مەسنجەر RNA، پرۆسێسی ترانزڵەیشن ئەوەستێت و زنجییرەی پۆڵیپێپتایدەکە لە مۆڵیکیوڵی ترانسفێر RNAی جیا ئەبێتەوە، هەر لەو کاتەدا، رایبۆسۆمەکە لەت ئەبێتەوە بۆ یەکە لاوەکییە گەورە و بچووکەکانی سەرەتای قۆناغی ترانزڵەیشن.

لە کۆتاییدا، دەرگای باسەکە بەوە کێلون ئەدەم کە rRNA، باوتریین جۆری RNAیە و پێکهاتەیەکی سەرەکیی رایبۆسۆمەکانەوە و رۆڵ لە دروستکردنی پرۆتییندا ئەگێڕێت، بە واتایەکی تر، ترانزڵەیشنی mRNAی بۆ پرۆتیین، ئەم پرۆسێسەیش لەناو ناوکی خانەدا رووئەدات، دواتر پرۆتیینەکە دەرئەدرێتە ناو سایتۆپلازم.

  • یوکاریۆتیکەکان، ئەو خانەیە کە خاوەن ناوکێكی واضح و دیاریکراو بێت.
    ** ترانسکریپشن Transcription، پرۆسێسی کۆپییکردنی پارچەیەکی DNAیە بۆ RNA.
    *** ترانزڵەیشن Translation، ئەو پرۆسێسەیە کە RNA بەکار ئەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتیین.
    ئەم لینکەیش، شاخیان لە یەکتر گییر ئەبێت و باسەکە ئەداتە بەر رۆشنایی زیاتر:-
    https://youtu.be/8_f-8ISZ164

سەرچاوە:-
https://sciencing.com/rrna-what-is-it-13714456.html




دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا.. شەماڵ بارەوانی

بیرمە قوتابخانەم جێ هێشت و ڕۆشتمە سەربازی، وام زانی سەربازی کەشخەیی و پۆزلێدان و خۆفشکردنەوە و گەشت و گەڕانە، توزانم هێشتا بە تەواوی جلی سەربازیت نەکردۆتە بەر و پێت نەناوەتە نێو سەربازگە و هەر کەناوت تۆمارکرا، پێت دەڵێن:گلێش، ڤی جگارێ دێ ب ئەستۆیێ تە ڤەمرینم و پۆستالی کەمەد دەڤێ تەدا!

ئای هاوار چیم بەخۆم کرد و چۆن بە نەزانی و گێلێتی خۆم قوڕم بۆخۆم گرتەوە و ژیانی خۆم وێران کرد و تازە بە ترشی بێت، یاخود بەخۆشی، دەبێت سێ ساڵ و شەش مانگی تر بەملی شکاوم لەو دۆزەخە درێژە بە ژیانی سەربازی بدەم و بیقەتێنم، یان دەبێت شەش مانگ بڕۆمە زیندان، وای باوکە ڕۆ زیندان؟
من لە مناڵییەوە فۆبیای زیندانم گرتووە، لەو ساتەی لە فیلمەکانی هۆلیوددا زیندانی باستێلم بینیبوو، لەوساوە زەندەقەم لە زیندان ڕۆشتبوو.
…بە نەفرەت بیت، من بۆ هاتم بۆ ئێرە و بۆ ئەم کەراتیەم کرد؟

دەنگێکی نادیار بە گوێمدا چرپاندنم:بێ مێشکی سەرک ئەستووری کەڵە پڕی کەستەک، من تاوانم چییە تا نەفرەتم لێ بکەیت و جوێنم پێ بدەیت و من خەتاباربکەیت؟ پێم گوتی ملت بشکێنەو وەره سەربازی؟
ئێوەی مرۆڤ کەردەگێن، دزی دەکەن، درۆ دەکەن، غەش دەکەن، ژیان وێران دەکەن، جەنگی جیهانی جاڕدەدەن، خاک و ماڵی یەکتری داگیردەکەن و یەکتری دەخۆن و دەکوژن و هەزار و یەک تاوان و لادان و بێ ئەخلاقی و دزێوی دەکەن و خەتاکەیشتی هەمووی دەخەنە ئەستۆی من!
کەرە کەر، خۆت ئەوەت دەویست، خۆت دڵناسک بوویت و سەرەڕای ئەوە زیرەکترین قوتابی قوتابخانەبوویت و مەحبووبی بەر دڵی هەموو مامۆستاکان بوویت،
تەنها لەسەر ئەوەی جارێک بەڕێوەبەرەکەت، پێی گوتیت:پتە پت مەکە لەژێرەوە وەکو پیرەژنەکان، توڕە بوویت و بڕیاری جێ هێشتنی قوتابخانەتدا.
کەچی ئەو بەڕێوبەرەی دواتر داوای لێبوردنی لێ کردیت و کاتێک ڕۆشتی بۆ سەربازی و ماڵەوە هەموان بۆت دەگریان، هاتە ماڵەوە و بە دایک و براکانتی وت:من دەرۆمە سەربازگەی: زاویتە-دهۆک و دەلێمە ئەفسەرەکان ئەو کوڕە یەتیمەو لە نەزانی هاتووە بۆ ئێرە و دەبێت بیبوورن و ڕێگەی بدەت دووباره بگەڕێتەوە قوتابخانە و خوێندنەکەی تەواو بکات و هێشتا مناڵە و مووی لێنەهاتووەو ئەوە چۆن دەتوانێت چەک هەڵگرێت و لەو چیاو چۆڵەی کۆرێ گاوانان و مەتین و گارا ئەرکی سەربازی تەواو کات؟

من لەگەڵ خەیاڵی ماڵەوە و بیرکردنەوە لە هاوڕێکانم و قوتابخانە، یەکەم شەوی سەربازیم، منیان ناردە نوقتەی نۆبەتداری، ترس و خەم و بیری ماڵەوە تێکەڵ ببوو.
لەو دەمایە، کاتێک ئەهریمەن دوای قسەکردن، لە شێوەی تارماییەک خۆی لێ دەرخستم و بێ چاک و چۆنی سڵاو کردن، وتی:

گوێ بگرە مناڵە لوسکەی گوێ درێژ، دەزانم زۆر بیری دایه و ماڵەوە و قوتابخانەو هاوڕێکانت دەکەیت و نەدەبوو هەرگیز، خۆت تووشی ئەو سەرئێشەیه بکەیت و بچووبایتە دۆزەخ، بەڵام هەرگیز؟، نەدەبوو بێیتە وەها شوێنێک.
بویه من خەتام نییە و خۆت کەراتیەکەت کردووە و دەبێت هەرخۆشت باجی ئەو کەراتیەو بەیت.
باشه تۆ پێم بڵێ:تۆچۆن لەو بادینیانە حاڵی دەبیت و بۆ نەڕۆشتی بۆ شوێنێتر و بۆ هاتیە ئەم ناوە؟
من زۆرحەزم لێیە فێری زاراوەی کورمانجی ببم و بڕۆم مەموزینەکەی ئەحمەدی خانی بخوێنمەوە،
دەساڵە خەریکیم کەچی هیچی وای لێ فێر نەبووم، بنچکە فس، تۆ چۆن لەمانە حاڵی دەبیت و وا زوو فێری کورمانجی دەبیت؟!
دەی بەهەرحاڵ، لەوەگەڕێ.
وەره بامن یارمەتیت بەم بەشکو لێرە نەجاتێت بێت.

من ڕێگایەکت پێ دەڵێم بۆ خۆ قورتارکردن،

  • تکایە؟ ئەو ڕێگایە چییە؟
    -دە مانگی تر بە ملی شکاوت دەبێت بیقەتێنیت بەهەرحاڵێک بیت، ئینجا مانگی سەت دینارت موچەت هەیه تۆ لێرە، هەمووی دانێ سەریەک و تەنها بە نیسک و سەموون و مەرەگەی باینجان(ئەومەرەگەیەی هەموو سەربازەکان پێی دەڵێن:ئافکا باینجانێ).
    دوای دەمانگی تر دەتوانیت خۆت بکڕیتەوە و لەو دۆزەخە قورتارت بێت، کە پێی دەڵێن سەربازی و دووبارە بگەڕێیتەوە باوەشی ژیانێکی مەدەنی.

بەڵام کەرە وڵاخ بیرت نەچێت، تۆ دوای ئەوەش تەنها بە ڕۆژەکەی لەسەر بازری قورتارت دەبێت!
-چۆن؟!

  • باپێو بڵێم چۆ، تۆ شەش مانگ هەموو شەو تۆ کابووسی عەسکەری لە کۆڵت نابێتەوە و یەخەی خەونەکانت بەرنادات و تۆ لەخەوندا هەر وا لەسەربازیت و دەڵێیت:ڕاست چەپ، ڕاست چەپ و ئەفسەرێک بە دیار سەرتەوەیە، ڕێک دەڵێیت لە ئەڵمانیای سەردەمی نازیەت و لە دەزگای گێشتاپۆ دەورەی بینیوە، قسەی خۆشی ئەمەیە:گلێش، مخەڕبەت، لەزێ بکە، ئەگەرنا ڤی پۆستالی، یانژی دێ کەڤرەکێ کەمە دەڤێتەدا.

دوای وازهێنانم لەسەر بازی ڕێک ئەو قسەیەی کاکە ئیبلیس هاتە جێ و دوو جار دایکم پێی گوتم:کوڕم شەو تو هەر ڕاست و چەپتە؟ چییە دەستی ڕاست، یان چەپت خوا نەخواستە ئەزیەتیان پێگەیشتووە؟
هاهاها.. ئەوەش بزانە گەلحۆ، من بەزەییم بە هیچ کەسێکدا نایەتەوە و تەنها خراپەی مرۆڤەکانم دەوێت و لە ڕقی خوای گەوره و ئادەمی باوکە گەورەتان، شەرت بێت تامابن لە ژیاندا بەشەریەت بەدەست منەوە گوو و ئازار و نەهامەتی بچێژن و بیان کەم بە پەڕۆی بێ نوێژ و پەند و قەشمەر.

بەڵام نازانم بۆ؟
بۆ تۆ بۆ وانیم و ئەو ڕق و تۆڵەیەم لەدڵدا نییه و هەستدەکەم هەندەک بەزەیی کەوتووەتە دڵم و دەمەوێت بە هەر ڕێگایەک بێت لەو جەحیمە قورتارت کەم.
-بۆ باوکە ئادەم و خوای گەوره چییان لێت کردووە؟
-دەم ڕووت گیان، گێلەی هیچ نەزان، با پێو بڵێم و قسەی من بکە بە گوارەو بیخەره گوێچکەکانتەوە، لەو زەمانە سەگبابەی هەرگیز، نەکەیت هەڵەی وا بکەیت و چاکە و پیاوەتی بکەیت!
من هەستام و پیاوەتیم لەگەڵ خوای گەورەکرد و کڕنۆشم بۆ ئەو برد و گوتم تۆ شایەنی ئەوەیت و ئافرێنەری مرۆڤ و گەردوون و جیهانیت، نەک ئادەمێکی لە تۆپەڵێ قوڕ دروستکرا و کەسێکی بێ دەسەڵات و مرۆڤێکی ئاسایی کە پارچە پەڕۆیەکی پێ پەیا نابێت تا گەل و گونی خۆی پێ داپۆشێت و ناچار هانای بۆ گەلا و شت بردووە.
کەچی خوای گەورە تەوقی نەفرەتی خستە گەردنم و بەو شێوەیه پیاوەتی و چاکەی دامەوە.

  • بەنەف..
  • نەکەی ئەو گوو خواردنەت تەواو بکەیت، دەنا سوێند بە خوای گەورە پیاوەتی و چاکە لەگەڵ تۆش ناکەم و بە تەنهات جێتدێڵم تا ببیتە قەشمەرجاڕ و گاڵتەجاڕی هەموو مەعەسکەر.
    ناچار نەفرەتەکەم قوتداوەو گوتم:بەڵام تکایە چیتر کفری مەکە و من موسڵمانم و ئەوەتا لەو تەمەنەم قورئانیشم خەتم کردووە و قورئانەکەم لەگەل خۆم هێناوەتە سەربازگە و ڕۆژانە دەیخوێنمەوە.

-گوێ بگرە:
قورئان دەخوێنیت و ناخوێنیت، چاوەت دەریەت و ملت بشکێت و ئەوە کێشەی خۆتە و من عیلاقەم چییە؟!
دەی هەتیوی لوسکە، من تاقەتی گوێ گرتن لە قسەی قۆڕم نییە و کاتم مەکوژە و ئەرکم زۆرە و دەبێ زوو بڕۆم، بەڵام بەر لە ڕۆیشتنم، باش بڵش گوێم بۆ بگرە، گێڵە مرۆڤ ڕێگایتریش هەیه بۆ ڕزگارت بوونت لەو دۆزەخە
-توخوا پێم بڵێ چییە ئەو ڕێگایە کاکە ئیبلیس گیان؟،

  • دەتوانیت دەستنوێژت قایم کەیت و چاوەکانت بنووقێنیت و دەست بخەیتە سەر پەلەپیتکەی تفەنگەکەت و گوللەیەک بنێیت بە قاچتەوە، ئیتر بڵێ لەدەستم دەرچوو و بەو شێوەیە دەبیت به خاوەن پێداویستی تایبەت و بەکێڵ سەربازی وشت نایەیت و بە یەکجاری دەتنێرنەوە ماڵەوە فەسڵت دەکەن.

ئەها بیرم کەوتەوە، یان دەتوانی خۆشت شێت کەیت و جوێن بەخۆت و عارد و عاسمان بدەیت و خۆت لە ناو گوواو زێراب بگەوزێنیت و قیچەک پۆستاڵ و نیسک تێکەڵ کەو بڕۆ بە عەریفەکەو بڵێ:گەورەم خواردنێکی تایبەت و زۆر تایبەت و خۆشم لە چێشتخانەی ئەهریمەن هێناوە، وەرە با پێکەوە بیخۆین هاهاها.. هەندێک پێڵەقەو چلاقە دەخۆیت و ئیدی دەڵێن ئەو مناڵە شێت بووەو بەکەڵکی ئێمە نایەت.
مەشترسە، بەخوا نەسەرت دەتاشن و نەیش دەتخەنە زیندان.
خەمت نەبێت، کاکە بەخوا گەر وانەکەیت هەر خۆت شێت دەبێت تا سێ ساڵ و شەش مانگیتر.
هاهاها
-پێم ڕادەبوێری؟ هەی بە نەف
-پیاوی ئەو گووخواردنەت تەواو دەکەیت،
بزان چۆن عەرشت دەهەژێنم و ئەژدا و ئابائت دێنمە بەرچاوکانت.
من لەو دیاڵۆک و خەیاڵەدابووم لەگەڵ کاکە ئبیلیس گیان.
هەرهێندەم زانی لای پشتەوە شاپە زلەیەکی هێدی بەر بنا گوێم کەوت!
-کوڕۆ کی گوتیە تە تو بچیە ڤێرێ؟
کا بێژەمن زویکا؟
-ها؟ گەورەم وڵا هیچ کەسێک.
-زویکا وەرە پشت ساتری،
-تودزانی تە چ کریه؟
-ناوڵا سەیدی.
-کوڕۆ دەماخ سز، عەمرێ تە چەندە؟
-شانزه ساڵم گەورەم
-پاتۆ چاوا هاتیە ڤێرێ؟
تو هێشتا بچیکی و کی گوتە تە تو بهێیه عەسکەریێ؟
دەما کو تو حەرەسییێ دگری، لازمە تو ل ناڤ ساترێ دابیت، نەک پشت ساتری.
تو دزانی تە چ خەڵەتی کریه؟
هەر باشە پەکەکە ب قەناسێ دل و مێلاکێ تە هویر نەکریە!
سەحکێ دا ئەز بۆتە بێژم:جارەکا دی ئەڤێ خەلەتیێ دووبارە نەکەی، بلا جانۆ؟
-بەسەر چاو گەورەم.
-خودێ تا شانس هەیە و تو هێش بچیکی و دلێ من ماب بتەڤە، نەکو دائەز سەرێ تە سفر کەم و تەکەمە زیندانێ دا،
وەی باوکەڕۆ زیندان. دووبارە ترسی باستێڵ هەموو گیانی داگرتم.
-کاوەرە بلەز دگەل من دا ئەم بچین، بابۆ خودێ تو بکێل حەرەسییا ڤێرێ ناهێیت.
لە چیای (کۆرێ گاوانان) هاتینە خوارەوە و هەر بەو شەوە منی برد بۆ شوێنی مانەوەی ئەفسەرێکی هەم لە تەمەن و هەم لە پلە لە خۆی گەورەتر.

لەژێر لێوەوە گوتم:وەی باوکە ڕۆ، وڵا تازە تێچووم و بەیانی لە گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنان لە زاویتە، لە بەردەم هەزار و سەت سەرباز بە دەحرجە و تەقلە لێدان دەمکەن به پەندی زەمانە و فلیمم دەسووتێنن.

-تەچ گوت کوڕۆ؟
-هیچ سەیدی، دەڵێم دنیا تۆزەک ساره.
-چنینە دێ چێبت، ل دویف من وەرە، دێ ڤێگافکێ تو بەمە جهەکێ دی دا تۆ گەرم بیت.
-وەی باوکە ڕۆ، ئەوە لەگەڵ چیتی؟ بەو خوایه ئێستا سافیرە لێدەدات و هەموو مەعەسکەر دێنێتە دەرەوەو لەبەردەم هەموان لە ناو زێرابم وەردەدەات.
من لەو مەنەلۆگ و فیکر و خەیاڵە پڕ لە ترس و فۆبیایانە ڕۆچووبووم،
هەرهەێندەم زانی گوتی:ئەڤه ئەم گەهشتین.
-کانێ گەورەم لکیڤەیە، کا مقەدەم فلان نەل ڤێرێیه؟
-نەخێر، دێ پیچەکیدی زڤریت، ئەز بێژم چوویە فەرماندا گشتی یا دهۆکێ.
-باش، ئەز خەفەرم لازمە بچم سەر ساتر و نوقتێت حەرەسیێ بزڤرم، بەڵام هەکە سەیدی هات، بیراتە نەچت، بێژێ ئەو کوڕه بچیکە گەلەک و بکێل حەرەسیێ نایەت، هەما بڵێ هەر ئێڤاری سەعاتەک ئانژی دوو سەعاتان لێ ڤێرێ و لبەر دەریێ ژوورا ڕێزدار مقەدەمی ببتە حەرەس.

-بلا سەیدی سەرچاڤا ، کەنگی هات دێ بێژمێ.
-من بەخۆم و تفەنکی دەستم لە پشت دیوارەکە و تۆزەک ئەولاتری دەرگای ژووری جەنابی مقەدەم و لە چاوەڕوانی موقەدەم و سەیدی وەستاوم،
دوعاش دەکەم کەهات هیچ هەڵەیەک نەکەم و ئەویش وەکو ئەو ئەفسەرەی تر دنیایەک ڕەزیلم نەکات و وەک دەیانگوت قاتێکم بۆ نەدووریت، لەو فیکرو خەیاڵانەدابووم
دەنگی ئوتۆمبیلی سەیدی هات،
Shamal Ismael Kareem
هێشتا باش لێم بەدیار نەکەوتبوو لە پشت دیواربەرەو ژوور دەهات و من لە تاریکایی وەستابووم،
یەکسەر سڵاوێکی سەربازیم بۆی کرد و تا هێزم تیابوو پۆستاڵەکانم لە زەوی داو و تفەنگەکە لەدەستم کەوتە خوار،
برا ڕۆ، موقەدەم یەک مەتەر خۆی فڕێدا و بەعەجا.

کاتێک لێم نزیک بووەو سەیرێکی کردم و تێم ڕاما،
-ماڵاتە، تەئەز بستاندنم(تۆ منت تۆقاند)،
تو تکەی ل ڤێرێ؟
کی گوتە تە وەرە ڤێرێ؟
عەمرێ تەچەندە؟
مقەدەمەم چی؟ زەلامێکی تەمەن پەنجاساڵی کەلەگەتی ورگ ئەستووری سمێڵ زل.
بۆنێکی لێدەهات، یەع، خوایه کاس بووم.
تا دوای نزیکەی پانزە ساڵێک لە دوای ئەو شەوە، لەگەڵ عولە و عوسەو عەزیزی هاوڕێم لە دانیشتنێکی سیتەک، ئەوان شتێکی خواردوەوە و پێیان دەگووت:عەرەق.
ئەوکات تێگەیشتم و زانیم ئەو بۆن تەرسەی کە ئەو شەوە کە لەدەمی جەنابی موقەدەم دەهات، عەرەق بووە.
-تەنەگوت تو چەند ساڵی؟
-ئەها، ببووره، سەیدی شانزه ساڵم.
-کا تفەنگا خوە بدە من و گەل من وەرە ژوورڤە،
ڤێرێ سارە.
لە ژوورەوە زۆر ڕێزی گرتم و دنیایەک خواردن و شتی لەبەر دەمم دانا و سۆپای داری داگیرساند و گوتی:وەره پێش و خوە گەرم کە، تە سارە.
برازایێ من یێ بچیک، ڤێجە باش سەحکە مامێ خوە، ل بەر دەری من گوتەتە کا سیلاحا خوە بدەف من، تو چاڤا سیلاح دامن، کوڕۆ تو هێشت بچیکی خودێ نەکو دا ئەز تو خراپ عقوبه کەم، توجارا دەما تو لحەرەسیدای سیلاحا خوە نەدە تو کەسەکێ، تەزانی؟ ئەڤ قانونا سەربازییێیە و قەدەخەیە، باش؟
باش سەیدی.
دوای چوارمانگ لە ماشەقەت و مەشق و ڕاهێنان و دۆزەخ، پشووەکم هاتەوە بەر و قۆناغی مستەجدیم تەواوکرد و مەراسیمی دەرچوونمان بۆکرا و دڵنیا قەرەداخیان بانگهێشت کرد و تا شل و کوت بووین لەگەڵ گۆرانیەکانی خاتوو دڵنیا سەمامان کرد و هەڵپەڕین و ئینجا دوای مۆلەتی پانزە ڕۆژ،
هەر هەزار و سەت سەربازەکەی خولی دە، بەسەر فەوەجە جیاوازەکانی ئەتروش و زاویتە بامەڕنێ، کۆرێ گاوانان و کوێ و کوێ دابەشکراین.
من، ئاواتم بوو ناوم لە ئەتروش بێتە، نزیک بوو بۆ ماڵەوەمان،
کەچی لە بێ شانسیم ناوم لە بامەڕنێ هاتەوە و لە کۆرێ گاوان لەگەڵ کۆمەڵێک سەربازیتر ڕۆشتین بۆ بامەڕنی و دواتر و دوای مانگێک، دووبارە لە بێ شانسیم، کاتێک لە مۆلەتبووم، گوتیان:فەوجەکەی ئێوە هەمووی گواستراونەتەوە بۆ(باتیفا)، عەزرەتی غەوس، باتیفا لە کۆێی ئەو هەسارەیە؟!

ئەی هاوار منی مناڵ، هێشتا نازانم سلێمانی دەکەوێتە کامە کیشوەر و لەهەموو ژیانم تەنها دوو جار هەولێرم بینیوەو

دهۆکیش لە مەسیرەیەکی کاتی مستەجدی و لەکەشێکی باراناوی لە زاویتە تا دەرزاوەکەی ڕۆشتووم و ئەویش ناوەوەیم نەبینیوە، ئێستا من چۆن دەتوانم سەعاتێک بڕۆم بۆ پشت زاخۆ و سنووری باکوری کوردستان؟
خوایە فریام کەوە ون نەبم.

بەهەر شێوەیەک بوو ڕۆشتم بۆ دهۆک لەوێ بۆ نەقلیاتی زاخۆ و لەوێش بۆ باتیفا.

لەوێ، من گچکەترینی ناو فەوج بووم.
کاتێک من لەسەربازی وەرگیرام، بەهۆی ئەوەبوو دوو ساڵ لە ناسنامەکەم گەورەکرابووم، هاوڕێیەکەم لە دێ، پێکەوە ڕۆشتین ناومان لەسەربازی تۆمارکەین، ئەو شەش حەوت مانگ لە تەمەندا لەمن گەورە تربوو، ئەمیان وەرنەگرت و گوتیان هێشتا دوو ساڵت ماوە.
من بەهۆی گچەکەیی تەمەنم و ئینجا شێوەشم زۆر لەو تەمەنەشم بچوکتر دەینواند.
بۆیە هەموو ئەفسەرەکان زۆریان خۆش دەویستم و بەزەییان پێم دەهاتەوە.

هەر لەو سۆنگەیەشەوە، زۆرجار لە کاتی ڕێزبوونی بەیانیان من لە حەرەسی شەو دەبووردرام.
ئەفسەرەکە سەیری دەکرد هەر سەربازێک پشتە مل و ڕیشی خۆی نەتاشیبوایه، یاخود پۆستالەکەی بۆیە نەکردبوایه.
دەیگوت:مخەربەت، سبەهی باش ڕویهێ خوە تەحلی کەو پۆستالا خوە بتەیسینە، ئامر حەزیر، دوو سەعات حەرەسییا ئەڤی مخەربەتی زێدەبکەن و ناڤێ شیمال ل قائیمێ حەرەسیاتی دەرخینن.

دووجار ویستم دژی ئەوە بوەستمەوە و بڵێم:من قبوڵم نییە کەسیتر لە جێگای من حەرەسی بگرێت و ویژدانم هەرگیز، ئەو ستەمە قبوڵ ناکات، ئەفسەرەکە پێی دەگووتم:چیم وت ئیتر هەر ئەوەیه، خۆت هیلاک مەکە و شەو تێر بخەوە.

ڕائید بژار،
وابزانم لە عەشیرەتی بەرواری بوو، ئامر فەوجمان بوو لە باتۆفا، مرۆڤێکی تا بڵێیت میهرەبان و هێمن و قسە شیرینی و باش بوو.
ئەفسوس، دواتر لە سەتەڵایتی کوردستان تیڤی زانیم، کە لەکاتی شەڕی تیرۆستانی داعش شەهید بووە. بەڕاستی شەهید بوونی گریاندمی زۆر.

کاتێک خۆم کڕیەوە و سەربازیم جێ هێشت، ڕائید بژار لە باتیفا لە دووی ناردم و چوومە لای، وتی: تو کوڕکەکی گەلەک ئاقل و بێ قسور و خلەتی بوویت و من گەلەک پێ نەخوەشە کو تو کارەکێ وەسا کرییە.
ئەڤ دە ڕۆژن کو تۆ نەهاتبی دەوامە خوەو ویەک ڕۆژژی ناڤێ تە، مە ب نەهاتی( غائیب) نەنڤیسییە، چونکی تۆ کوڕکەکی هندی ڕێزدار و پابەند و بێ زیان بووی.

من نەزانی کو ئەهریمەن ئەو لە مەژیێتە چاندی تا تو پارا بدەیت و مە قەت ئاگەهداری وێ یەکێ نەبین و تو بێی کو بێژیە مە ڕابووی و توچووی لە فەرماندەها زاویتە، هەمی تشتەک ب دوماهیک ئینایه.
من ئەڤ سەرێ سێ ڕۆژانە، بە ئامر سریێتە(سینان) دبێژم، هەڕە دیف ویڕا و ئەڤ کوڕکێ باش بزڤڕینە، کا بووجی ئەڤ نەزڤڕیە، خودێ نەکەت قەمی کارەساتەک بۆوی چێ بیە و مە ها ژێ نینە؟
ئەڤە سالەک و شەش مەهن، تو نەڕۆژەک مۆڵەت وەرگرتنە نەژی ڕۆژەک تو غائیبی و نەهاتن هەنە.
بڕاستی ئەس دڵگران و عێجزم گەلەک، خۆزیکا هەمی فەوجا من با، بس تۆ نە.
ل مە ببوورە، ل هەر کێماسیەکێ و ئەکید دیارە کو مە ئیزعاجی و عێجزیەک ژبۆتە چێ کریە؟

  • نەخێر، بەڵام هەر خۆم لە یەکەم ڕۆژەوە حەزم لە سەربازی نەبووە و پەشیمان بومەوە.

من ساڵێک و هەشت مانگ سەربازیم کرد، تەنهاجارێک سزادرام.
ئەوە عەریف (ڕەبۆ)یەک هەبوو(کوردی ئێزدی)بوو وابزانم خەڵکی باعەدرێبوو و بەداخەوە، دواتر بە ڕووداوی ئۆتۆمبیل گیانی سپارد ولە ناو ئوتۆمبیل سوتا.

جارێک فەسیلەکەی ئێمە، فەسیلی نۆزده، سەیری فەسیلەکەی ئەوانماندەکرد و عەریف ڕەبۆ دەیگوت: تا دەها بژمێرم، کتەکێژ وە نەمابیت و تەڤ ل سیاری زیلێ بت، تا دەی ژمارد، دوو سەرباز فریا نەکەوتن سواری یەکێک لەو زیلە سەربازیە ببن کە هەموو ڕۆژ دوای مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە زاویتە فەسیلەکانی سێزدە تا بیست پێی دەڕۆشتینەوە بۆ کۆرێ گاوانان.

ئەو دوو سەربازه، کاتێک عەریف ڕەبۆ وتی:دەهـ
تا هێزیان تیا بوو ڕایانکرد و لە زیلەکە دوور کەوتنەوە، چونکوو دڵنیابوون گەر وانەکەن ئێستا عەریف ڕەبۆ بەو حەیزەرانەی دەستی پشتیان دەکوتێت.
دیمەنەکە دەتکوت فیلمێکی کۆمێدیه، زۆر پێکەنیناوی بوو
من لەوکاتەدا داما قاقا هاهاها

عەریف ڕەبوو کەمنی بینی ڕێک دەهریبوو،
کوڕۆ قەشمەر تو بچ دتکەیه کەنی؟
یەلە بەرەکێ بکە دەڤێ خوەدا،
بەردێکی بچووکم کردە دەمم،
گوتی:وەل حەیوان ئەڤ بچیکە،
هابۆتە کەڤرەکێ،
تاشه بەردێکی دەستدایەو گوتی بکە دەڤێخوەدا،
-عەریفی: عەیب نەبێت دەمم دەدڕێت، ناتوانم ئەو تاتەبەردە بکەخەمە دەممەوە.
گوتی: لەگەلی بەدەستت بیگرە.
لەو کاتەدا خۆم و هەموو فەسیل و عەریف ڕەبۆ تێر تێر بەمن پێکەنین و هەر کە عەریف ڕەبۆ پشتی دەکەوتەمن، بەردەکەم دادەنا، کەسەیری دەکردم، کوڕۆ قەشمەر، نەدەینە، بکە ددەڤێ خوەدا.
ئەوە تاقەسزابوو بەتەنها لەو ساڵ و هەشت مانگەی عەسکەری چەشتم.
بەلام بەجەماعی و بەپێی یاسای تەڕو وشک پێکەوە دەسووتێن، هێندە تەقلەیان پێ لێدابووین وەکو کۆتری تەقلە بازمان لێهاتبوو.

میلازم سابر جومعە ئاکرەیی،
بەداخەوە کە لەو یەک دوو ڕۆژە لە ڕووداوێک گیانی سپارد،
لە سریەکەی ئێمە، سریەی سێ، فەوجی سێ، هەڵەنەبم یان معاون عەسکەری، یان ئامر فەسیڵ بوو، باشم بیرنەماوە.
ئەو کەسێکی زۆر هێمن و ئاقڵ و میهرەبان بوو.
ئەفسەرەکان زۆر بوون و هەندێکیان زۆر ڕۆشنبیر کز و دیکتاتۆر و ناحاڵی بوون لە مامەڵەی سەربازەکان، بە تایبەتی ئەوانەی نەیان خوێندبوو و بە منا و منا کرابوون بە ئەفسەر،
وەلێ میلازم سابر جیاواز بوو،
میلازم ئازادێکیشمان هەبوو، وا بوو، ئەکادیمی سەربازی زاخۆی تەواو کردبوو.

میلازم ئازاد خەلکی دهۆک بوو، ئەو زۆرجار دەهات قورئانەکەی منی دەبرد و دەیخوێند و زۆر پێی دەگووتم:
شیمال تۆ خراپی خراپ، ناهێیەدەڤ من، کا بێژە من تو پێتڤی تشتەکێ نینی؟ تە پارە، یانژی تە ئیجازە دڤێت؟
بێژە دا ئەز ئیجازێ بدەمە تە، جارێک کوڕێکی ڕێکانی لە حەزیرەکەی من بوو خەڵکی دێرەلۆک بوو جوێنی پێدام و بێزاری کردم و ویستی لێم بدات، من کوڕێکی زۆر بێ دەنگ و هێمن و فەقیرحاڵ بووم لە سەربازی، فەسادێکیش ڕێک چووبوو ئەوەی لای میلازم ئازادی باس کردبوو. میلازم ئازاد ئامر فەسیلمان بوو، زۆر منی خۆش دەویست و دەیگوت تو برایێ منی.
هات ئاگر لە چاوەکانی دەباری، گوتی:فەرهاد دەرکەڤە ژدەرڤه،
باران دەباری و ناو مەعەسکەرەکەی باتۆفە هەمووی قوڕ و لیتە بوو.
:حەیوان، خوە ڕیس کە تنێ پانتۆلێ بهێلە بەرخوە، بەو باران و سەرما و سۆڵەی زستان ئەو کوڕەی لەناو ئەو قوڕ و لیتاوە دەگەوزاند و بە دیاریەوە وەستابوو هەر فرمانی بەسەردا دەکرد:بزڤرە، ب دەحرەجە هەڕە، تەقلێ لێبدە..
ئەو کوڕە بەستە زمانەی وەکو مریشکی خوساو لێکرد.
هەموو مەعەسکەر وەکو فیلمێک سەیری ئەو دیمەنەیان دەکرد کەسیش بوێری نەدەکرد و نەیدەوێرا بڕۆت بڵێت:تکایە کوشتت، با بەسبێت، میلازم ئازاد زۆر هێمن بوو، ئەو هەرگیز توڕە نەدەبوو، بەڵام ئەو ڕۆژە جیاوازبوو، ئاگر لەچاوەکانی دەباری.
من بۆ حاڵی فەرهاد گریام وئاگر لە ویژدانم بەربوو و چیتر بەرگەی ئەوەم نەگرت و ئینجا کەسێک بە هۆی منەوە وای لێ بەسەر بێت، ئەوە هەر زۆر ئازاریدام، ڕۆشتم و گوتم تکایه گەورەم بەسه، بەدەست ئاماژەی بۆ کردم، وەک ئەوەی بڵێت: لە شوێنی خۆت بوەستە و نێیتە پێش و من جارێ مەشغۆلم و کاتی تۆم نییە.
وتم:ئەو هیچ هەلەیەکی نەکردووە، ڕاستیەکەی خەتای من بوو، گوتی:بێژمە تە نە ئاخفە، هەرکەسەکادی با، دا ئەز ویژی سزا دەم، ئاخ چبکەم، توویی توو.
میلازم ئازاد،
تا هیلاک بوو ئەو کوڕە بەستەزمانەی لە قوڕ و لیتاو گەوزاندو گوتی جارەکادیژی یەک ئیزعاجی بۆ شیمالی چێ بکەی، هەوارلحالێ تە.
بەمنیشی گوت:ٚ تا بۆتەژی بێژم :گەر هەرکەسەکی ئیزعاجیا تەکر، ئێکسەر تو دهێیت و دێبێژییه من، باش؟
گەرنا بەری هەمیان دێ تو عقوبەکەم.
خەلەف حەجی کە ئێستا لە ئەڵمانیایە، کوردی ئێزدی باعەدرێ بوو وئەویش وەکو مامێک ئاگای لێم بوو و خۆشی دەویستم و لەگەڵم میهرەبان بوو ئامر حەزیریشم بوو، میلازم ئازاد پێی گوت: جهێ وی فەرهادی دویرخە ل جهێ شیمال و هەکە جارەکادی ئیزعاجیەکدی بۆ چێکر، بێژەمن.

دواتر ڕۆشتم بۆ لای فەرهاد و باوەشمان کرد بەیەکتریدا و زۆر داوای لێبوردنم کرد، گوتی، نەخێر، لازمە ئەز داخازا لێبورینێ ل تەبکەم، تو برایێ منی، من خلەتی لە هەمبەر تەکرد، دوای ئەوە من و فەرهاد وەکو برامان لێهات

بابێمەوە سەر مەسەلەی میلازم سابر ئاکرەیی، ناویم بیرچووە، ئەو چێشخانەی کە خواردن و چای و شتیان بۆ سەربازەکان تیا ئامادە دەکرد، ناوێکی تایبەتیان پێدەوت.

ڕۆژەک دەچووم چای بۆ سەربازەکان بێنم. چێشخانەکە ڕێک لەبەردەم ژووری ئەفسەکەرەکاندا بوو،
تومەز میلازم سابیر لە ژوورەوە لەبەر پەنجەرەکە سەیری من دەکات.

میلازم (سابر ئاکرەیی،) ئەوکات گەنج بوو و تازە دوو ئەستێرەی لەسەر شان بوو و میلازم ئەوەل بوو.
دەستم دا قۆری چایەکە، قۆریەکە زۆر گەورە بوو، دوو مەتر دەڕۆشتم و دەوەستام و پشووەکەم وەردەگرت.
میلازم سابر
یەکسەرهاتە دەرەوەو قۆریە چاکەی لێوەرگرتم، وتم:سەیدی نابێت،
-گوتم:دەبێت.
بانگی سەربازێکی کرد و گوتی :وەرە ئەو چایە بەرە بۆ سەربازەکان بە ئامر حەزیریش بڵێ، ئەوجاره ئەو کوڕە بنێرێتە چای، سزای دەدەم.
میلازم سابر جومعه ئاکرەیی بوو، بە بادینی و سۆرانی قسەی لەگەڵ کردم و سۆرانیەکەی باش بوو،
ئینجا گوتی:وەرە لەگەڵم، ڕۆشتینە ژوورەکەی ئەو، گوتی دانیشە جانۆ،
دانیشتم
-تەمەنت چەندە؟
-شانزە ساڵ
-تو بچیکی گەلەک، ئەز بێژم تو هیش بچیکتری،
مانێ شکل و شێوەیاتە هۆسا دیاردکەت.
بابێتە ساخە؟
-نەخێر گەورەم، من تەمەنم ساڵێک و شتێک بووە، ئەو بە شێرپەنجە مردووە.
-خودێ وی عەفی کەت.
کابێژەمە من، تو پێدڤی تشتەکێ نینی؟
بیرا دەیکاخوەو خوشک و برایێ خوە ناکی؟
تە ئیجازه دڤێت؟
تە چ دڤێت بێژە، ئەز ل خزمەتاتەدامە
تو بۆچی هاتی ڤێرێ؟ هەوە عائیلەک فەقیرن؟ مانە؟
سەرێ هەیڤێ ڕاتبا منە، وەرە تەچەند پێتڤی بوو دا ئەز بدەمەتە.
-نا سەیدی سوپاس، من پارەم ناوێت،
-شەرم نەکە، ئەز برایێ تەمە.
تو کوڕێ عایلەکا فەقیر و بەلەنگاز نەبیت چاوا دایکا تە دل دهێت تە فڕێکەتە وێرێ؟
-ڕاستی سەیدا ئەمن لەبەر پارە و شت نەهاتووم بۆ ئێره،
من پێوەبووم بێوە!
-چاوا؟
مەسەلەی هاتنە سەربازیەکەی خۆمم لە نوکەوە بۆی باسکرد.
-ئەها، ئاخ.
چیرۆکا منژی تەقریبەن وەکی چیرۆکا تەیە.
ئاخ من چ ل خۆکر.
ئەس قوتابی بیم وپۆلا دوازدێ من دەرەجەکا،باش ئینا، شوینا ئەس بچمە قانونێ، ئەزمانێ کوردی، ئینگلیزی، نزا چ و چ، ئەز ڕابووم وچویمە ئەکادیمیا سەربازی ل زاخۆ،
من خویندناخوە هەمی فەوتاند ومن مالا خوە ب دەستا خوە شەوتاند و ئەز هاتم ڤێرێ.
یەکسەر دەرگاکەی پێوەدا و دوو نەجمەکەی سەرشانی هێنا خوارەوە و دوو تفی لێ کرد و خستیە ژێر پێڵاوەکانی.
کەوای کرد،
بەری بڕۆم گوتیه من، دەڤ چ کەسەکێ ئەڤی تشتێ نەبێژی بلا، گوتم بێ خەمبە و تا لە ژیاندابوو ئەوەم به نهێنی هێشتەوە.




کتێبی (ژنە بەدرخانییەکان) چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

(ژنە بەدرخانییەکان) ناونیشانی نوێترین کتێبی نووسەر (بوخاری وشیار)ە و بڕیارە لەم نزیکانەدا ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین لە هەولێر چاپ و بڵاوی بکاتەوە.
کتێبەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی مێژووییە لەسەر بنەماڵەی بەدرخانییەکان بەگشتی و ژنە هەڵکەوتووەکانی ئەم بنەماڵەیە بەتایبەتی. لە سەرەتای کتێبەکەدا کورتە مێژوویەکی سەرهەڵدان و ناو و پێگەی میر بەدرخان دواهەمین میری ئەمارەتی بۆتان خراوەتە ڕوو، سەرهەڵدان و ئاوابوونی بەهێزترین میرنشینی کوردی ئەم سەردەمە قسەی لەسەر کراوە و دواتر قۆناغی دوای ڕووخانی میرنشی بۆتان خراوەتە ڕوو. کتێبەکە لە سێ بەش پێک هاتووە و لە هەر بەشیکدا کار لەسەر ژنە هەڵکەوتووێکی بنەماڵەی بەدرخانیان کراوە. لە سەرەتای هەر بەشێکی کتێبەکەدا نووسەر ڕۆڵی باوکی ئەم ژنانەی خستووەتە ڕوو و دواتر بە وردی ژیان و بەسەرهاتی ژنە بەدرخانییەکانی نووسیوەتەوە و ڕۆڵ و پێگە و کارەکانیانی خستوەتە ڕوو. ئەم ژنە بەدرخانییانەی لەم کتێبەدا کاریان لەسەر کراوە بریتین لە: ١- (لەیلا بەدرخان ١٩٠٨-١٩٨٦) ئەستێرەی گەشی سەما و مۆسیقای کوردی و یەکەمین ژنە سەماکاری کورد لە مێژوودا. ٢- (ڕەوشەن بەدرخان ١٩٠٩-١٩٩٢) ژنە چالاکوان و نووسەر و وەرگێڕی کورد. ٣- (سینەم بەدرخان ١٩٣٨) ڕووناکبیر و نووسەر و کەسایەتی کورد.
سینەم جەلادەت بەدرخان لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسیویەتی: ( بەر لە هەموو شتێک دەمەوێت سوپاسێکی بێ پایانی نووسەری هێژا بوخاری وشیار بکەم، کە دڵسۆزانە گرنگی بە مێژووی بنەماڵەی بەدرخانییەکان داوە و لەم کتێبەدا ژنە بەهرەمەندە بەدرخانییەکانی بەسەر کردووەتەوە و بیۆگرافیای نووسیونەتەوە و ئاوڕیکی پێویستی لە مێژووی بنەماڵەکەمان داوەتەوە. ئەوەندەی منیش لە دەستم هاتبێت بۆ ئەم کارەی یارمەتیم داوە و تا توانیبێتم ئەرشیفی بنەماڵەکەمانم خستووەتە بەردەستی بۆ نووسینەوەی ئەم مێژووە…)
بنەماڵەی بەدرخانیەکان یەکێکن لە بنەماڵە هەرە دێرینەکانی کورد و جێ پەنجەیان لە مێژووی سیاسی و ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی ئێمەدا دیارە و چەندان کەسایەتی دیاریان لێ هەڵکەوتووە و هەمیشە خزمەتیان بە بزاڤی ڕۆشنبیری کوردی کردووە و بۆ دۆزی کورد زەحمەتی زۆریان کێشاوە. ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی باش دەبێت بۆ زیاتر ئاشنابوون بە بنەماڵەی بەدرخانییەکان و ئەم ژنانەی کە لەم بنەماڵەیەدا هەڵکوتوون و جێ پەنجەیان بەسەر مێژووی کورددا دیارە




بەسەرچاو.. نووسينى: نەوشيروان ئازاد

                                             

(بەسەر چاو ) : دەستەوادەيەكى كۆ ن و سواو , لەو ڕۆژەوەى لێ ى تێدەگەم و گوێم لێ يەتى , ڕقم لێ يەتى , واهەست دەكەم بارێكى قورسەو لەسەر شانمە .دەبێت هەر بيبيستم لە ئاخ و ئێشيدا هەروا بڵێم . تازة ڕاهاتووين لە گەڵيدا , هەرچەندە دەزانم لە مجامەلە و درۆكردن لەگەڵ يەكتريدا شتێكى ئەوتۆى لێ سەوز نابێت .

دەستەواژەيەكى تا سەر ئێسقان ناشيرين و دزێو . لاى من وايە ڕەنگە لاى زۆربەى كەسى تريش وابێت , ئەمەگرنگ نيە . بەڵام  گرنگ ئەوەيە ئايا ئەو خەڵكەش وەك من تێ ى گەيشتوون وەك من دەزانن تەنيا بەڕێكردنى خەڵک و درۆكردن و ڕيايى كردنە و هيچى تر .

ئايا دەزانن لەو ڕۆژەوەی كە ئەم چەند ووشەيە خۆى خزاندۆتە نا فەرهەنگى كورديەوە گیرۆدەى دەستى بەڵێنى بێ بەڵێنەكانەو , لێ ى رِەها نابێت ؟ . ڕەنگە زۆريش لەپێش بزاڤەكەى ئێمە لە هەوڵ و تێكۆشانا بوبێت خەباتى  بێ وچانى كردبێت , تا بە ئازادى  ڕەهاى خۆ بگات .

زۆر دەترسم تێکۆشانى ئەويش وەك ئێمە ئەسيرى دەستى خۆ خۆرى وگەندەڵى بێت , بەڵام بۆچى بترسم خۆ ئەو نەكەسى دى و نە هیچ گروپ و دەستەيەكى دى لەگەڵيدا هاو خەبات نيە تا ببێتە رکابەر و منافسى  ئيتر شەرِى خۆكوژى لە گەڵ كێدا بكات , تا نەهێڵێت خەبات بە ئامانج بگات , بۆيە ڕۆژێک دێت بگاتە دوا مەنزڵ  و ئاڵاى سەربە خۆيى  خۆى هەڵبكات  , خۆی لە فەرهەنگى كوردى پاك بكاتەوە و ئيتر جارێكى تر نەيەتە سەر زارى هيچ كەسێك .

ئەوكاتە خۆى بە تەنها ئەبێتە مەملە كەتێكى دڵڕفێن  و جوان كە هەموو پيرە دارێكى بێ فەڕ لە ڕەگەوە هەڵ ئە كێشێت , ئەوان ئيدى لە زمانى ئاخاوتندا تەنيا كاتێك ووشەى (بەسەر چاو) بەکار دێنن كە بۆ بە ئەنجام گەياندنى بەڵێنەكانيان ئامادەبن سەريشيان دابنێن  , ئيدى مەملەكەتى ئەوان دەبێتە دەوڵەتێك سەربەخۆ و خاوەن ئاڵا و جوگرافيا بۆ داهاتوشيان مێژوويەکی پرِ سەروەرى دروست ئەكەن . ئەوسا لەم هەرێمەى ئێمەشدا نوێنەريان  دەبێت و لەسەر باڵە خانەى نوێنەر خانەكەيان دەنوسن ( نوێنەرخانەى مەملەكەتى بەسەر چاو ) لە كارنامەى كارنامەكەشياندا تێزێک بۆ ئێمە دەنوسن و دەڵێن ئێمە لەداخى بەڵێنە درۆكانى ئێوە خۆمان كردە مەملەكەت و دەوڵەت , ئێستاش لە ووڵاتە بێ بەڵێنەكەى ئێوەدا بارەگاو نوێنەرمان هەيە  , پێتان دەڵێين : ئەگەر ئێوەش حەز بە كيان و دەوڵەت و سەر بە خۆيى رِەها دەكەن تكا دەكەين واز بێنن لە درۆ و گەندەڵی و وادەى بێ بەڵێن , تكا دەكەين با بەسەر چاوەكانيش چاوى چۆلەكە نەبن و بەس.

نەوشیروان ئازاد




نووسین و وردەکاری؟ زانا رەزاق

سەرەتا نووسەر دەبێ بەشێوەیەک بیرۆکەکانی بنووسێت پڕ بێت لە ووردەکاری یانی بە پڕۆسەیەکی زانستی وورد بڕوات نەک بەنووسینێک یان نووسینانێک کە خەیاڵێکی کامڵ بنووسێت یانی خەیاڵە کامڵەکان وورد وورد بێ هەروەها ئەو ووردە ووردەش ڕوون بێت. بۆ نموونە کاتێک تۆ دەڵێی مرۆڤێکی بەتوانا و لێهاتوو لە شوێنێک دابنرێت دەبێ ئەو توانا و لێهاتووە ڕوون بکەیتەوە وە بزانی ئەو لێهاتوو توانایە کێییە و چۆن چۆنییە یان بۆ هەموو مرۆڤەکانی تر بە هەموو پیشەکانەوە .
لێرەدا دەکرێت بڵێین ئەمەی باس دەکەم کێشەیە باس نەکراوە نەک لەو سەردەمە بەڵکو لە سەردەمەکانی پێشووش تەنانەت لەنێو فەیلەسوفەکانیش هەن بیرۆکە و شتەکانیان بە ووردەکاری نەنووسیوە بەڵکو بە خەیاڵێکی کامڵ نەک خەیاڵەکە کامڵەکە وورد وورد بکەن هەروەها بۆ هەموو شتێک پێویستە بنچینەوەو هۆکاری شتەکانیان فێربکەین دواجاریش دەبێ کاتێک ئێمە خەڵکی تر فێری بەڵێ و نەخێر دەکەین دەبێ فێری ئەوەشیان بکەین بۆ چ شتێک بەڵێ بۆ چ شتێک نەخێر ئەمەش بە ووردەکارییەوە یەک شتیش ئەویش ئەوەیە واقیع گۆڕینیش بەپڕۆسە و ووردە ووردە دەبێ نووسەر ئەمەش بزانێت ووردە ووردە بەدوای بڕوات یانی وەک چۆن بناغە دروست دەکەین دواتر ووردە ووردە شتەکانی تر نووسینیش ئاوایە یان مێزێک کە پێش دروستی دەکەین هەموو پێداویستی مێزەکە دابین دەکەین دواتر بەپڕۆسە بۆی دەڕۆین تا تەواو دەبێ ئەمەش ئاوایە.




شۆڕکردن، جون، جوێن.. دڵشاد تاقانە

لەزمانی کوردیدا بەکرمانجی و سۆرانی نوسراو هەتا شێوەزار و زارگۆیە گۆتراوەکانیش لەباتی ڕق و کینە دەردەبڕێ. ناخۆشترین کاردانەوەی جوندان ئەوکاتەیە جوێندەر کەسەکەی بەرامبەری ڕیسوا دەکا بەجوندان بەباب و داک و خوشکی، صەگباب، داک و خوشکت بگێم! بێگومان لۆ شکاندنی پیرۆزیەکانی بەرامبەرە لەکاتێکدا جوێندەرەکە هیچ کێشەی لەگەڵ باب و داک و خوشکی کەسەکە نیە بگرە لەوانەشە بەئاسایی ڕێزگریانبی بەڵام کاتی هەڵچوونەکە ئەو وشە و دەستەواژە نالەبارانە دەدات. جارەک کوردەک لەئەوروپا شۆڕدەکاتە ئەوروپیەک و هەوڵدەدا جونەکەی وەرگێڕتە سەر زمانی وی و پێیدەرێ: داکت بگێم؟ کابرای ئەوروپیش بەساردیەوە دەرێ: جائەمن حەقم چیە؟ داکم چ ئیشی بەکێشەکەی من و توەوەیە! هەرشتەکت لێی دەوێ بڕۆ لەخۆی داوابکه. زۆر ئاساییە لەکلتوری عەرەبەوەش خوازرابیتەوە لەپێڕەوی ئاینەکەیان وابەستەیی کورد پێیەوە. کورد دەڵێ: شەڕوشۆڕ واتا  شەڕ لێدانەکە و شۆڕیش جونەکانیتی کە ڕاگەیاندن و هێرشە. زمانپیسی بەشەکی کلتورە هەرچەندە ئێستا جوێنوس و جوندەری سۆسیال میدیا پەڕۆیان لەبەر دەرینایە هەیانە ڕۆژانە بەخەڵکدا نەڕشێتەوە ژان ئەیگرێ. جوندەری سیاسی دەوپیسترن بۆنی نۆینیان لێدێ کە دەمیان دەکەنەوە ئەوان تڕ  بەدەم دەکەن. زۆرینەمان ئەو خوە خراپەمان هەیە، چارەش زۆر ئاسانە کەتوڕەبووی تەنیا دەمت داخە و دوایەش بەشەرمەندەیی داوای لێبوردن مەکە چونکە چاک دەزانی لەلاوازیتەوەیە جون دەدەی.

                                 دڵشاد تاقانە




لیستێک لە تاوانەکانی دەسەڵاتی پاشایەتی-مۆنارکی ئیمبپراتۆری بەریتانیا لەژێر هەژموونی شاژنە ئێلیزابێسدا.. کەژاڵ حەمەڕەشید

نەخشەکەی کیشوەری ئەفریقا پێمان ئەڵیت کە دەسەڵاتی پاشایەتی بەریتانیا (مۆنارکی) لە هەر ووڵاتێکی ئەو کیشوەرەدا چاوی بڕیوەتە بەنرخترین سەروەت و سامانی سروشی ئەو ووڵاتانە.، هەر لە ئاڵتون و نەوت و مس، ئەلۆمنیۆم، ئەڵماس، گازی سرووشتی، ئاسن، پەموو، هەتا دەگات بە قاوە، چا، خووری و سامانە سرووشتیەکانی تر. بۆ بەدەستهێنانی ئەو سامانە گرانبەهایانە پرۆسەی خوێناوی لە هێرش و داگیرکاری (کۆلۆنیالی) بەڕێخست کە قووربانیەکانی گیانی ملیۆنان مرۆڤ بووە بێجگە لە تۆمارکردنی مێژوویەکی پڕ تراجیدیاو تراوما لە ژیانی لایەک لە دانیشتوانی گۆی زەوی.
دزی و تاڵانی ئینگلیزەکان لە ووڵاتی هندستان لە نێوان ١٧٦٥-١٩٣٨ مەزەندەکراوە بە ٤٥ ترلێۆن پاوەند. ئەوەندەیان تاڵانی کردبوو هیندیەکان بە زمانی خۆیان پێیان دەووتن (تاڵانچی-Looter) تا وای لێهات ووشەی Looter چوە ناو زمانی ئینگلیزیەوە.
هەر لە ساڵانی داگیرکاری هندستاندا ساڵی ١٩٤٣ بە سیاسەتی تینوو برسیکردن لەبەشی ڕۆژهاڵاتی هندستان کە بەنگلادیشی ئێستایە، نزیک بە 2.1 بۆ 3.8ملیۆن بەنگالی گیانیان لەدەستدا.
تەنها نازیەکان نەبوون کە کەمپی قڕکردن-کۆمەڵکوژیان درووستکردبوو، ئینگلیزەکانیش لە کینیاو باشووری ئەفریقا لەو کەمپانەیان درووستکرد بوو.
شاژنە ئێلیزابێس تەمەنی ٢٥ ساڵ بوو کە بەریتانیا جەنگێکی وەحشیانەی بەرامبەر کینیا بەرپاکرد لەپێناو پاراستنی ئەو سیستمە ڕاسستیەدا کەلەوێ دایان مەزراندبوو. سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ڕەشپێستی کینیا ڕاپێچی کەمپەکانی قڕکردن و توانەوە-(کۆنسێنترەیشن کەمپ) کردو لەناویان بردن، لەو دەمەدا کە چەرچڵ سەرەک وەزیرانی بەریتانیا بوو دەیوت کینیا خاکەکەی بەپیت و دەوڵەمەندە دەبێت هەر بۆ سپی پێست بێت.
ساڵی ١٩٥٢ شاژن ئێلیزابێش سەردانی کینیای کرد، شەش مانگ دواتر ئۆپەراسیۆنی کۆمەڵکوژی و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانی کینیا کە بە بزووتنەوەی (ماو ماو Mau Mau) ناسرابوو و لەدژی داگیرکاری بەریتانیا سەریهاڵدابوو دەستیپێکرد. لەو قەتڵوعامەدا ٩٠،٠٠٠کەس لەسێدارەدران، سەدان هەزار بۆمب بەکارهێنرا، ٤٢٠،٠٠٠ کەسی کینیا بەر تۆپباران کەوتن، ملیۆن و نیوێک خرانە کەمپەکانی قڕکردن-لەناوبردن.
هەروەها لەباشووری ئەفریقا کەمپی قڕکردنیان درووستکرد لە دەورانی جەنگی ناسراو بە جەنگی بۆر،-Bore War لەویدا کە دانیشتوانی باشووری ئەفریقا لەدژی ئیمپریالیزمی بەریتانی دەجەنگان.
ئەم گۆمی خوێن و جینۆسایدانە ئامانجەکەی داگیرکاری و دزینی سامانە بەنرخەکانی ئەو ووڵاتانە بوو.
ئەڵماس/دایمۆندی کۆهینور گرانبەهاترین ئەڵماسە لە جیهاندا. ئەو ئەڵماسە عەیارە ١٠٩یە کێشی ٢١.٦ گرامە پێکهاتەیەکی سەرەکی تاجەکەی سەری شاژنەو لە ئەفریقاوە دزراوە،
هەروەها نقێم/لوئلوئە بەنرخەکەی تاجەکەی سەری شاژن عەیاری ٥٣٠ لە ئەفریقاوە هێنراوە/دزراوەو بە ئەستێرە گەروەکەی ئەفریقا ناسراوە، نرخەکەی مەزەندەدەکرێت بە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار.
کاتێکیش کۆلایەتی هەڵوەشایەوە لە ١٨٣٤دا، لەجیاتی قەرەبووکردنەوەی کۆیلەکان، لەبڕیارێکی شەرمهێنەردا بەریتانیا ٢٠ملیۆن پاوەند قەرەبوو ئەدات بە خاوەن کۆیلەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی لەدەست چوونی دامودەزگاکانیان.
هەر لەسەردەمی شاژندا، ١٩٤٨-١٩٦٠ ئینگلیزەکان جەنگ و هێرشیان دەستپێکرد بۆسەر ووڵاتی(Malaya یان مالی) بەئامانجی تاڵانکردنی کانزاکانی وەک مس، تەنەکە، لاستیک، و ..هتد. بۆ ئەم مەبەستە گازی ژەهراوی (ئۆرەنج ئەیجنت) یان لەئاسمانەوە ڕشت بەسەر خەڵکەکەدا و لەئەنجامدا زیاتر لە ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا. دواتر ئەمریکاش وانەی لەم کارەی بەریتانیا وەرگرت و هەمان تەکنیکی کوشندەی بەرامبەر گەلی ڤێتنام بەکارهێنا.
لە ساڵی ١٩٥٠-١٩٥٣ زیاد لە ٨٠،٠٠٠ سەربازی بەریتانی نێردران بۆ کۆریا بۆ یارمەتیدانی سوپای ئەمریکا لە قەتڵوعامکردنی نزیک بە ٤ ملیۆن کەسدا.
١٩٥٣ کاتێک گەیانا لە پرۆسەیەکی دیمۆکراتیدا سەرۆکی خۆی هەڵبژارد، بەریتانیا بەفەرمانی چەرچڵ ئەو حکومەتە هەڵبژێردراوەی ڕاماڵی و سووپاو کەشتی جەنگی لەوێ دامەزراندو کاری تەوای دامەزراوەکانی گەیانای ڕاگرت و هەوڵی سەربەخۆیی ئەو ووڵاتەی لەبەین برد.
١٩ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٥٣ بەریتانیا ڕابەرایەتی کۆدەتاکەی ئێرانی کرد بۆ لابردنی دکتۆر محەمەد موسەدەق کە لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا هەڵبژێردرا وەک سەرەک وەزیران، ئامانج لەم کودەتایە لەبەینبردنی دۆخی دیموکراسی و بوژانەوەی ڕژێمی شاهنشایی ئێران بوو.
١٩٦٢-١٩٧٠ جەنگێکی ڕانەگەیەندراو/نهێنی لە یەمەن هەڵگیرساندبوو کە ٢٠٠،٠٠٠ قوربانی لێکەوتەوە. ئێستاش بەریتانیا چەک دەدات بە سعودیەو هانی ئەدات و چاودێری هێرش و بۆردومانەکانی سعودیە دەکات بۆسەر یەمەن.
پەرلەمانی باریتانیا لەدەورانی تونی بلێردا ڕەزامەندیدا بەبڕیاری هێرشکردنە سەر عێراق کە بوەهۆی کوژرانی سەدان هەزار کەس و دواتریش بوە هۆکاری سەرهاڵدانی داعش.
بەریتانیا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە دابەشکردنی کوردستان و لە پەیمانەکانی لۆزان و سایکس بیکۆداو ئێستاشی لەسەر بێت بەریتانیا ڕۆڵی گەورەی هەیە لە هێشتنەوەی گەلی کورد لەو دۆخە ئاڵۆزەداو هەروەها لە بەربەست دانان لەبەردەم شۆڕشەکانی ئازادیخوازی کورداو دەستگرتن و پاڵپشتیکردنی تورکیا لەبەرامبەر شۆڕشی ڕۆژئاڤادا.
ئەوەش ئەزانین کە لە دەورانی داگیرکردنی عێراق لەلایەن بەریتانیاوە لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم بۆ ماوەی چەندین ساڵ گەلانی عێراق بەکوردو عەرەب و نەتەوەو پێکهاتەکانی ترەوە قووربانی گەورەی ئەو داگیرکاریەبوون و لەو ماوەیەدا سامانی بەنرخی نەوتی عێراقیان بەتاڵان دەبرد.
لەئێستاشدا بەریتانیا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە ناتۆدا و لە بەڕێوەبردنی ئەو جەنگ و تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی دەکرێت لە لیبیا و فەلەستین وعێراق و سوریاو ئەفگانستان و ڕۆژهاڵاتی ناوەڕاست بەگشتی .
ئەتوانین بڵێین کە ئیمبراتۆریەتی بەریتانیا و مۆنارکیەکانی فراوانترین شێوازی داگیرکاریان بەڕێخستوە لە مێژوودا زیاتر لەهەر دەسەڵاتداریەکیتر بۆ بەهێزکردن و سەقامگیرکردنی هەژموونی سپی پێست و چەوسانەوەو لەناوبردنی ئەوانی تر.
شاژنی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد بێئەوەی داوای لێبووردن بکات لەو گەلانەی جیهان کە تاوانی دزی وتاڵانی و داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و توانەوەو جینۆسایدی بەرامبەریان ئەنجامداوە. شاژن مردوو هەرگیز پەشیمان نەبوو وە شەرمەزار نەبوو لەو هەموو تاوانەی کە خێزانەکەیی ئەنجامیان داوەو ئەوانەش کە لە حوکمرڕانی خۆیدا ئەنجامدراون.
ئەکرێت ئەنجامدەرانی تاوانە گەورەکان بەم شێوەیە لە ئاسوودەییدا سەربنێنەوەو دادگاو لیپێچینەوە نەبینن و، جیهانیش بەشەهامەتەوە بەڕێیان بکات؟

تێبینی,
لەکاتێکدا کە نوێنەرانی کۆلۆنیالیزم و سەرمایەی خەریکی مەراسیم گێڕانن بۆ مردنی ساژن ، لەلایەکی تر شەپۆلێکی نارەزایەتی لە دژی مێژووە خوێناویەکەی خێزانی مۆنارکی و جێگرتنەوەی خێرا بە کوڕەکەی شازن و بەردەوامی سیستمی پاشایەتی لە ئارادایە.

——————————————–
سەرچاوەی ئەم زانیاریانە چەندین پەیج و ئەکاونتی تویتەرو یوتیوبن کە بەشێکن لەو شەپۆلی ناڕەزایەتیانە.
-کتێبی (. A People’s History of the British Empire The Bloodstained Never Dried) by John Newsinger, بە فراوانی باسی ئەو مێژووە خوێناویانەی ئیمپراتۆری بەریتانیا دەکات.




چه‌ند مێژوو، چه‌ند ناوێكی تایبه‌تمه‌ند و جیاكار له‌ نه‌خشه‌ى شیعری نوێى كوردیدا.. له‌تیف هه‌ڵمه‌ت.. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: نه‌به‌ز گه‌رمیانى

(1)
پاش ئه‌و شۆڕشه‌ شییعرییه‌ى (گۆران) ڕایگه‌یاند و پێشه‌نگایه‌تی كرد به‌ به‌شدارى له‌گه‌ڵ شاعیری نوێخواز (شێخ نووری شێخ ساڵح)، زۆر له‌ سه‌رچاوه‌كانی رۆشنبیریی كوردی به‌ تیورداڕێژه‌رى ئه‌و شۆڕشه‌ى داده‌نێن و لاى خۆیه‌وه‌ (گۆران)یش ئه‌و پێشه‌نگایه‌تییه‌ى (شێخ نووری شێخ ساڵح) له‌و شۆڕشه‌دا ناشارێته‌وه‌ و ره‌تیشی ناكاته‌وه‌، كه‌ له‌ كۆتایی نیوه‌ى یه‌كه‌می سه‌ده‌ى بیسته‌مدا له‌ جوگرافیای شیعری كوردیدا سه‌رى هه‌ڵدا و تا ڕادەیەک له‌ لاساییكردنه‌وه‌ى چه‌ند باره‌ و له‌و كێش و سه‌روایه‌ى رزگار كرد، كه‌ به‌هۆى دووباره‌كردنه‌وه‌ و جوینه‌وه‌وه‌ سوابوون، پاش ئه‌و شۆڕشه‌ شیعری كوردی دووچارى سستی و دامركان هات و هیچ ناوێكی شیعری هاوچه‌رخی (گۆران) و (شێخ نووری شێخ ساڵح)، یان پاش ئه‌وان ده‌رنه‌كه‌وت تا كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ى رابردوو نه‌بێت، له‌و ناوانه‌ى، كه‌ سه‌رنج به‌لاى خۆیاندا رابكێشن ته‌نیا هه‌ر ئه‌و دوو شاعیره‌ نه‌ته‌وه‌ییخوازه‌ ناسراون (كامه‌ران موكری) و (محه‌مه‌د ساڵح دیلان)، به‌ڵام هه‌ر لاسایی شێوازى (گۆران) و ئامرازه‌ شیعرییه‌كانی ئه‌ویان ده‌كرده‌وه‌ و بیریان له‌وه‌ نه‌كرده‌وه‌ شێوازى (گۆران) و شێوه‌ شییعرییه‌كانی تێپه‌ڕێنن. بۆیه‌ شیعری كوردی (وێڕاى زۆرى ژماره‌ى شاعیران و ئه‌وانه‌ى خۆیان هه‌ڵده‌كێشا و لافی شیعر و میعریان لێ ده‌دا)، هه‌ر له‌ شوێنی خۆیدا چه‌قیبوو، یان با بڵێین هه‌ندێك جار به‌ هه‌نگاوى خێرا به‌ره‌و دواوه‌ پاشه‌كشێى ده‌كرد، ئه‌وه‌یش شتێكی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شێوازى نوێخوازانه‌ى (گۆران) و چامه‌كانی، كه‌ مۆركی نوێى شیعریان له ‌خۆ گرتبوو، بوون به‌هۆى بێزارى زۆر له‌ خوێنه‌ران و شاعیره‌ هاوڕێبازه‌كان، ته‌نانه‌ت ڕەخنەگرێکی ناودارى ئه‌و قۆناغه‌ (ره‌فیق حیلمی) جارێكیان سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێك له‌ چامه‌كانی (گۆران) وتارێكی نووسی، تێیدا گوتبووى: ئه‌گه‌ر ئه‌م چامه‌یه‌ له‌ نووسینى (گۆران) نه‌بووایه‌، ئه‌وه‌ په‌سه‌ندمان نه‌ده‌كرد. ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌ رووپۆشراوه‌ جۆره‌ پیرۆزكردنێكى هه‌موو شتێكى كۆن و ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو شتێكی نوێ له ‌خۆ ده‌گرێت. له‌ ئاكامی ئه‌و مشتومڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ده‌مه‌قاڵێ و ره‌خنه‌ بازاڕییانه‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا (گۆران) نامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ شێخى شاعیران و نووسه‌ران، رۆشنبیرى گه‌وره‌ى ئاگادار له‌ ئه‌ده‌بى تورك و فارس و عه‌ره‌ب و ئه‌وروپا (پیره‌مێرد) كرد، تێیدا تكاى لێ كرد لاى ئه‌وه‌وه‌ ددان به‌ چامه‌كان و به‌ شێوازى نوێى شیعریدا بنرێت و ره‌گه‌زنامه‌ى شه‌رعی و یاسایی پێ ببه‌خشرێت، چونكه‌ به‌بێ ددانپێدانانی ئه‌و شێوازه‌كه‌ى به‌ (بیژى- زۆڵ) داده‌نرێت و كه‌س له‌ جوگرافیای شیعری كوردیدا ددانی پێدا نانێت.
ئه‌وه‌بوو شێخی كۆنه‌پیشه‌گه‌ر و تێراو به‌ رۆشنبیرى نوێى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆى، ناسنامه‌ى كه‌سى و بڕوانامه‌ى شه‌رعی و یاسایی له‌دایكبوونی به‌ چامه‌كانی (گۆران) به‌خشی. له‌م خاڵه‌یشه‌وه‌ ناشێت ناوى شێخی شاعیران و رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ (پیره‌مێرد) پشتگوێ بخرێت، بۆیه‌ هه‌ر كاتێك ناوى (گۆران)، یان (شێخ نووری شێخ ساڵح) ببه‌ین، ئه‌وه‌ ده‌بێت ناوى (پیره‌مێرد) ببه‌ین، چونكه‌ ئه‌ویش به‌رده‌وام سێیه‌میانه‌ له‌ نوێخوازى شیعری كوردیدا، ئه‌گه‌ر ددان پێدانانی (پیره‌مێرد) نه‌بوایه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و شۆڕشه‌ شیعرییه‌، له‌ ترسى لایه‌نگران و پشتیوانانی كۆن، سه‌رى نه‌گرتایه‌، یان پاشه‌كشێی بكردایه‌. لەگەڵ ئه‌وه‌یشدا من نهێنییه‌ك ئاشكرا ناكه‌م، ئه‌گه‌ر بڵێم (گۆران) زۆر له‌ بڕگه‌كانی شۆڕشه‌ شیعرییه‌ نوێخوازییه‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كرد و ته‌نیا تازه‌كردنه‌وه‌یه‌كی سنووردار و له‌ چوارچێوه‌ى بازنه‌یه‌كی سنوورداردا ئه‌نجام دا ئه‌ویش خۆی له‌ نێوان نوێ و كۆندا ده‌نوێنێت. هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییه‌تیی نوێى خسته‌ ڕوو و ده‌سته‌به‌ردارى جۆره‌ مۆركێكی شیعری كۆن بوو، ئه‌ویش بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ى هه‌ندێك پردی دۆستایه‌تی له‌ نێوانی و نێوان لایه‌نگرانی كۆندا.
ئاشكرایشه‌، كه‌ له‌ سه‌رده‌می (گۆران)دا ده‌یان شاعیری جۆره‌كی و هاوڕێباز و ئاسایی هه‌بوون، له‌وانه‌ى هیچ شتێكیان له‌باره‌ى نوێخوازییه‌وه‌ نه‌ده‌زانی، یان هه‌رگیز به‌ر گوێیان نه‌كه‌وتبوو، بیریشیان له‌ تێپه‌ڕاندنى شێوازه‌ باوه‌كانی شیعر نه‌ده‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو به‌ چاوى ڕێز و پێرۆزییه‌وه‌ لێیان ده‌ڕوانی. له‌ ناویشیاندا (گۆران) چوون (عیسا) له‌ناو (جووه‌كان) و (ساڵح) له‌ناو (سه‌موود)دا بوو، وه‌ك چۆن (موته‌نه‌بی) له‌ هه‌ندێك له‌ چامه‌ نایابه‌كانیدا باسی خۆی ده‌كات.
تا راده‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌ شاعیره‌كان به‌ره‌و كه‌نارى نوێخوازى كشان، به‌ڵام تا دواهه‌ناسه‌یش ته‌نیا هه‌ر به‌ لاساییكه‌ره‌وه‌ى (گۆران) مانه‌وه‌.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسوڕهێنانه‌ (گۆران) تا سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ى رابردوو لاى زۆربه‌ى خوێنه‌رانی شیعری كوردی (نامۆ)، یان (نیوچه‌نه‌ناسراو) بوو. مه‌به‌ستم له‌ خوێنه‌رانی شیعر، خوێنه‌رانی ئاساییه‌ له‌وانه‌ى رۆشنبیرییه‌كی سنوورداریان هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ شاعیره‌ میللییه‌كانیان له‌ (گۆران) به ‌باشتر ده‌زانی، له‌وانه‌ى سه‌رقاڵى رازاندنه‌وه‌ و هۆنینه‌وه‌ى دروشمه‌ حزبی و چینایه‌تی و نیشتمانییه‌كان بوون. بۆیه‌ ئه‌م شاعیره‌ داهێنه‌ره‌ ته‌نیا له‌ناو هه‌ندێك له‌ رۆشنبیر و هۆشمه‌نده‌كاندا ده‌ناسرا، به‌ تایبه‌تی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ى پابه‌ندی ئایدیۆلۆژیاى چینایه‌تی و ماركسی بوون، به‌ڵام پاش چاپبوونی سه‌رجه‌م شیعره‌كانی به‌ زمانی كوردی، هه‌موو ئاره‌زوومه‌ند و عاشقانی شیعر و لایه‌نگرانی نوێخوازى ئاگادارى چامه‌كانی ئه‌م نوێخوازه‌ پێشه‌نگه‌ى شیعری هاوچه‌رخی كوردی بوون و بوو به‌ ناوێكی ده‌ركه‌وتووى دیار له‌ مێژووى شیعری كوردی به‌ گشتی و مێژووى شیعری نوێى كوردی به‌ تایبه‌تی.

(2)
له‌ كۆتاییه‌كانی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ى رابردوودا له‌ ئه‌تڵه‌سی شیعری كوردیدا دوو گرووپى ئه‌ده‌بی سه‌ریان هه‌ڵدا. گرووپی (كفرى: له‌تیف حامید، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، فه‌رهاد شاكه‌لى، ئه‌حمه‌د شاكه‌لى)، گرووپی (روانگه‌: شێركۆ بێكه‌س، جه‌لالى میرزا كه‌ریم، حوسێن عارف، جه‌مال شارباژێڕى، كاكه‌مه‌م بۆتانى)، یه‌كه‌مین گرووپ (كفرى) یاخیگه‌ری و سه‌ركێشیی ئه‌زموونگه‌رى و ره‌تكردنه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌موو شتێكی كۆنیان پێوه‌ دیار بوو. له‌و رێبازه‌یشدا له‌ژێر كاریگه‌ری كولتوورى رۆشنبیری (دادایزم) و (سوریالیزم) و بیرۆكه‌ و هه‌ڵویسته‌كانیاندا بوون، كه‌ شێتایه‌تی و گێچەڵپێكردن و مشتومڕى ئه‌ده‌بییان له‌ خۆ ده‌گرت، له‌وباره‌وه‌ به‌یاننامه‌ی گرووپی (كفری)، كه‌ له‌ 14ى ته‌ممووزى ساڵى 1971دا بڵاوبووه‌وه‌، به‌یاننامه‌یه‌ك بوو هه‌موو كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی زاره‌كی و نووسراوی ره‌ت ده‌كرده‌وه‌ و گاڵته‌ى به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ (به‌ كولتوورى رۆشنبیرى، یان ئه‌ده‌بی) ناو ده‌برا و، شیعری كوردى به‌ مه‌یموون ده‌چواند. پێویست بوو ئه‌م مه‌یموونه‌ دواكه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ ببێته‌ مرۆڤێكی هۆشمه‌ند و هزره‌ڤان، واته‌ گرووپى (كفری) وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌ى ناوبراودا ئاماژه‌ى پێ كراوه‌. ئه‌م گرووپه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نوێخوازانه‌ ده‌یاننووسی و شێتگیرانه‌ به‌رگرییان لێ ده‌كرد و لەگەڵ ڕێڕە‌و و كاروانه‌كه‌یدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاویان ده‌هاوێشت، به‌ شته‌ نه‌رێنی و ئه‌رێنییه‌كانیشییه‌وه‌.
هه‌رچى گرووپى نوێخوازى (روانگه‌)یه‌، ئه‌وه‌ به‌یانامه‌كه‌ى خۆیان له‌ 25/4/1970دا له‌ شارى سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیرى كوردی و قه‌ڵاى نه‌به‌ردی و پاڵه‌وانیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ركرد، به‌یاننامه‌كه‌یش به‌ شێوه‌یه‌ك بوو هه‌ندێك لاوازی تێدا به‌ دى ده‌كرا، له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ندێك رێبازی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرابوو، كه‌ بانگهێشتی بۆ یه‌كگرتن و یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد و به‌رگریكردن له‌ ئازادى گه‌ل و نیشتمان و به‌پیرۆززانینی كه‌له‌پوورى كوردى ده‌كرد، پاشان شۆڕشكردن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك رێباز و جۆرى سواوى ئه‌ده‌بی و ده‌روازه‌ كردنه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م نوێخوازى ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری له‌ جیهاندا، ئه‌ویش له‌پێناوى گه‌یاندنی رۆشنبیرى كورد به‌و لووتكانه‌ى رۆشنبیری جیهانی پێیان گه‌یشتووه‌. به‌ كورتی ده‌توانین به‌یاننامه‌كه‌ى گرووپی (روانگه‌) به‌ به‌یاننامه‌یه‌كی (نه‌ته‌وه‌یی- رۆشنبیرى) نوێخوازى و نوێكردنه‌وه‌ ناو ببه‌ین، كه‌ هه‌موو شتێكی كۆن ڕەت ناكاته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ تێڕوانینێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه‌.
هه‌ردوو گرووپه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كان و پابه‌ندبووانی ئایدۆلۆژییه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ دووچارى شه‌ڕ و گێچەڵپێكردنێكى دژوار بوونه‌وه‌ و له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانى ناودار و نیوچه‌ره‌خنه‌گر و خوێنه‌رانی زیره‌ك و نیوچه‌خوێنه‌رانه‌وه‌ ره‌خنه‌یه‌كی توندیان لێ گیرا، هه‌ردوو گرووپه‌كه‌ ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توندیان لەگەڵ نه‌یارانی نوێخوازى و لایه‌نگرانی كۆندا كرد، به‌ڵام ئاكام هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتن و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو گرووپه‌كه‌ چه‌ند ده‌قێكی نوێخوازانه‌ى نه‌مریان له‌ جوگرافیاى ئه‌ده‌بی نوێى كوردیدا تۆماركرد، جێى ئاماژه‌یشه‌، كه‌ ده‌مه‌قاڵێیه‌كی دژواریش له‌نێوان هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو گرووپه‌كه‌، گرووپى (كفرى) و گرووپى (روانگه‌)دا به‌رپابوو، كه‌ تا ئێسته‌یش ئاگره‌كه‌ى لێره‌ و له‌وێ دووكه‌ڵى لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر گرووپه‌ له‌ لایه‌ك و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو گرووپه‌كه‌یش خۆیان له‌ كرده‌ى نوێخوازى كوردی له‌ رووى تیورداڕێژى و جێبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌ پێشه‌نگ ده‌زانن.
له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو گرووپه‌یش له‌و ساڵانه‌دا چه‌ند ناوێكى ده‌ركه‌وتووى شیعری په‌یدابوون، له‌ گرنگترین ئه‌و ناوانه‌یش: (ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د)، (عه‌بدوڵڵا په‌شێو)، (سه‌ڵاح شوان)، (سه‌لام محه‌مه‌د)، (ره‌فیق سابیر)، (عه‌بدوڵڵا عه‌باس)، (سامى شۆڕش)، (دڵشاد مه‌ریوانى)، (محه‌مه‌د حه‌مه‌ باقی)، (سه‌عدوڵڵا په‌رۆش)، (فه‌رید زامدار)، (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)… تاد، هه‌ریه‌كه‌یان توانییان نوێخوازى خۆیان له‌ بوارى شیعردا له‌و چامه‌ و كۆشیعرییانه‌وه‌ بسه‌لمێنن، كه‌ له‌و ساڵانه‌ و پاشتر بڵاویان كردنه‌وه‌. هه‌ر یه‌كه‌یشیان به‌ شێوازى تایبه‌تی خۆی بوون به‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ى نوێخوازى كوردی. ناشێت باسى شیعری نوێى كوردى و هه‌وڵه‌كانى نوێخوازى و نوێكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو بكرێت بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵ و هه‌وڵ و كۆششه‌كانى ئه‌و ناوانه‌ نه‌كرێت له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى شیعری نوێى كوردیدا. شانبه‌شانى ئه‌و ناوه‌ پرشنگدارانه‌ له‌ كۆتایی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تاى هه‌شتاكاندا چه‌ند ناوێكى دیكه‌ په‌یدا بوون، به‌م شێوه‌، یان به‌و شێوه‌، له‌ سه‌رخستن و په‌ره‌پێدانى كرده‌ى نوێخوازیدا به‌شدارییان كرد، بۆیه‌ داواى لێبووردنیان لێ ده‌كه‌م، كه‌ له‌به‌ر كورتیی ئه‌م وتاره‌ نه‌متوانی ناویان بهێنم و باسی ڕۆڵی هه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوه‌ به‌هره‌دارانه‌ى میرنشینی نوێخوزاى شیعری كوردی له‌ باشوورى كوردستان بكه‌م، كه‌ له‌ یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه‌ به‌ زۆر به‌ ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ لكێنراوه‌، یان با به‌ ڕوونی بڵێین له‌ ئاكامی پیلانی به‌ریتانیا بۆ رازیكردنی رژێمه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌ریتانیاى نامه‌زن له‌وه‌یشدا درێغی نه‌كرد به‌ بۆمبه‌ ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی خاكی كوردستان به‌ گشتی و شارى (سلێمانی) به‌ تایبه‌تی بۆردوومان بكات، له‌پێناوى نه‌هێشتنی هه‌موو كۆسپه‌كان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پیلانه‌ ڕەشە‌.

(3)
له‌ هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له‌ هه‌ولێر (گرووپى شیعریی پێشڕه‌و: عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف، جه‌لال به‌رزنجى، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفى، هاشم سه‌ڕاج، محه‌مه‌د باوه‌كر)، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ شاعیره‌ دامه‌زرا، كه‌ به‌هیوا بوون وه‌رزێكی باشتر بۆ شیعری كوردی بێننه‌ كایه‌وه‌. هه‌ندێك له‌ شاعیرانی ئه‌م گرووپه‌ توانییان گۆڕانكاری نوێ له‌ نه‌خشه‌ى شیعری نوێى كوردی به‌رپا بكه‌ن، ئه‌وه‌ بوو (عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف) له‌ ناوه‌ڕاست و له‌ كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ى رابردوودا دوو كۆشیعری پڕ له‌ ته‌كنیك و ته‌كتیكی نوێخوازانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، بریتی بوون له‌ (ئاو: 1974) و (لم نیازمه‌: 1978)، هه‌ردوو كۆشیعره‌كه‌ جێى په‌سه‌ندى لایه‌نگرانی نوێخوازى و گاڵته‌پێكردنى لایه‌نگرانی كۆن بوون. ئه‌و دوو كۆشیعره‌ له‌ ده‌رگه‌دانێكی نوێى ده‌روازه‌كانی نوێخوازى شیعری كوردی بوون له‌و ماوه‌یه‌دا.
له‌ ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ئه‌م گرووپه‌یش چه‌ند ناوێكی دیكه‌ی شیعری ده‌ركه‌وتن له‌وانه‌یش (سه‌باح ڕەنجدەر)، كه‌ چامه‌ درێژه‌ نایابه‌كه‌ى: (زێوان) ناوه‌ندی شیعری كوردیی هه‌ژاند. (قوباد جه‌لی زاده‌)، (نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ)، (نه‌وزاد ره‌فعه‌ت)، (كه‌ریم ده‌شتی) و ئه‌وانی دیكه‌، كه‌ بوار نییه‌ لێره‌دا ناویان بهێنین…
حه‌زم ده‌كرد به‌ دوورودرێژى له‌باره‌ى هه‌ریه‌ك له‌و شاعیرانه‌وه‌ بدوێم له‌م وتاره‌دا ناویان براوه‌، به‌ڵام ئاكام به‌ باشم زانی لێره‌دا به‌ كورتی له‌باره‌ى شاعیرى تایبه‌تمه‌ند و جیاكار (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) و چامه‌ درێژه‌كه‌ى (زێوان) به‌ تایبه‌تی و كۆشیعره‌كه‌ى به‌ گشتی، كه‌ له‌م رۆژانه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، بدوێم.
(زێوان) له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵى 1988 بڵاوبووه‌وه‌ و به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى ئه‌ده‌بى و شیعری كوردی هه‌ژاند و ناڕه‌زامه‌ندی و ره‌خنه‌لێگرتنی هه‌ندێكی لێ كه‌وته‌وه‌ له‌ ئاكامی زێده‌ڕۆیی و ئه‌وپه‌ڕگیری له‌ به‌كارهێنانی زمانێكی ته‌جریدی و په‌لكوتانی به‌ره‌و كه‌ش و مه‌وداى ناواقیعییانه‌ى نامۆ له‌ رۆشنبیری و بۆچوونی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ زمانه‌ و ئه‌م جۆره‌ وێنه‌ شیعرییانه‌ و نغرۆبوونی ته‌مومژاوى له‌ ئه‌ندێشه‌ و وێناكردن و رامان و تێڕوانین جۆره‌ شۆكێكی لاى خوێنه‌ران و رۆشنبیره‌ ئاساییه‌كان دروست كرد:

منداڵیی هێشتان ناونه‌نراوم له‌سه‌ر رانی
ئه‌و رێیانه‌ى ده‌بنه‌ حه‌كایه‌ت
خۆى ده‌گێڕێته‌وه‌
باوكه‌ باڵنده‌ بۆ سێبوورى باڵه‌ ئاره‌قه‌ كردووه‌كانت
له‌ناو لكه‌كانى دره‌ختى نێوان
دوو شه‌قامى نیوه‌ چۆڵ هه‌ڵخه‌
ئه‌و ئاوه‌م له‌گه‌ڵ زیاد و كه‌مكه‌
له‌ گه‌شتێكى دووبه‌ختى هاوڕێم بوو
دایكه‌ باڵنده‌ تۆش ئه‌و ئاوێنه‌ نووستووه‌م
بۆ بهاوێ ناو قه‌دى دووگرد
قیژه‌ى یه‌كه‌مین كتێب
له‌ناو چاڵه‌به‌فره‌كان گوێى زرینگاندمه‌وه‌

به‌ڵام له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌م چامه‌یه‌ سه‌رنجی زۆر رۆشنبیر و خوێنه‌رانی به‌ لاى خۆیدا ڕاکێشا و ئه‌ندێشه‌ و وێنه‌ و تێڕوانین و رێتمه‌ گۆكراوه‌ نوێیه‌كان، كه‌ شاعیر له‌ (زێوان)دا به‌كارى هێناون، واقوڕماوى كردن. ژماره‌یه‌ك له‌ شاعیر و ره‌خنه‌گر و خوێنه‌رانى شیعر به‌ خراپی و به‌ باشی له‌باره‌ى چامه‌كه‌یان نووسی. (من به‌ خۆم ئه‌و چامه‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌ دیارترین چامه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ى رابردوو و به‌ یارییه‌كی ئەزموونگەریی جوان و هه‌وڵێكی شیعرییانه‌ى راسته‌قینه‌ داده‌نێم بۆ ده‌رچوونێكی دیكه‌ له‌ بازنه‌ى لاساییكردنه‌وه‌ و هه‌نگاوهاویشتنه‌ ناو زه‌مینه‌یه‌كی نوێی دیكه‌وه‌ شانبه‌شانی هه‌وڵه‌ نوێخوازییه‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ى بیسته‌م)، كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك له‌ شاعیره‌ لاوه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌دا روویان دا: (عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف)، (هاشم سه‌ڕاج)، (ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی)، (جه‌لال به‌رزنجی)، (قوباد جه‌لی زاده‌)، (نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ)، (نه‌وزاد ره‌فعه‌ت)، (محه‌مه‌د باوه‌كر) و ئه‌وانی دیكه‌. به‌بۆنه‌ى ده‌رچوونی ته‌واوى كۆشیعری شاعیری تایبه‌تمه‌ند و جیاكار (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)، كه‌ كۆشیعرێكه‌ له‌ دوو به‌شى گه‌وره‌ پێكدێت به‌سه‌رناوى (سى ساڵ شیعر) ده‌ڵێم: خۆزگه‌ (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) ده‌یتوانی له‌و شێوازه‌ شیعرییه‌ى خۆى تێپه‌ڕێنێت، كه‌ له‌ نۆبه‌ره‌ شیعرییه‌ تایبه‌تمه‌ند و جیاكاره‌كه‌ی (زێوان)دا تاقیكردووه‌ته‌وه‌ و شێواز و قاڵب و جۆرى دیكه‌ى شیعریی تاقی ده‌كرده‌وه‌، تا له‌ناو یه‌ك جۆره‌ شێوازى شیعریدا گیری نه‌ده‌خوارد، چونكه‌ شیعر هێڵێكی ته‌ریب نییه‌، به‌ڵكو دره‌ختێكی پێگه‌یشتووه‌، ره‌گ و ریشه‌كانی چه‌سپاو و جێگر لكه‌كانی په‌رتوبڵاو و بێشومارن. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ته‌واوى كۆشیعرییه‌كه‌ى. كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ شێواز و جۆرى نوێى دیكه‌ى شیعری تاقی بكاته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ى گوێى خوێنه‌رانی پێ بهه‌ژێنێت و پێپلكه‌ى ژێر پێ و هه‌ست و نه‌ستیان بله‌رزێنێت، به‌ خۆى شیعر هه‌ژان و له‌رزین و له‌و جۆره‌ شته‌یه‌.

له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: نه‌به‌ز گه‌رمیانى

كانوونی دووه‌می 2012 سلێمانی

—————————————-

سەرچاوە:
گۆڤاری (گەلاوێژی نوێ – عەرەبی)، ژمارە (٣٢)، ساڵی ٢٠١٢، ل: ٧٤-٧٨




چۆن گه‌نده‌ڵی ڕیشه‌كێش ده‌كرێ؟.. د.حیكمه‌ت نامیق

ئه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ خه‌یاڵی كه‌سانی خه‌مخۆرو دڵسۆزی داگیركردوه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ كایه‌ جیاوازه‌كان ڕاستگۆیانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، كاتێك قسه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌كرێ یه‌كسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاوانبارده‌كرێ، به‌مانایه‌كی دیكه‌ گه‌نده‌ڵی زیاتر په‌یوه‌ستده‌كرێ به‌ كایه‌ی سیاسه‌ت و حكومه‌ت و داموده‌گاكانی میریه‌وه‌، به‌ڵام سۆسیۆلۆژیاو لقه‌كانی پێمانده‌ڵێن كه‌ په‌روه‌رده‌و ستره‌كتوری كۆمه‌ڵگا مرۆڤی نابه‌رپرس و گه‌نده‌ڵ به‌رهه‌مدێنێ هه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ ده‌چێته‌ نێوداموده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ستده‌كات به‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه‌ ده‌مێكه‌ گرێدراوه‌ به‌ تۆڕێكی دیكه‌ی به‌رزتره‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئیختیلاس و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت ده‌ده‌ن، پرسیار لێره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا حكومه‌ت ڕێگاكه‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ گه‌نده‌ڵی یان ئه‌وه‌تا مرۆڤه‌ بووده‌ڵه‌كان له‌بنه‌مادا خۆیان له‌سه‌ر ده‌ستپیسی په‌روه‌رده‌كراون له‌ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی دزه‌ بكه‌نه‌ نێو تۆڕه‌كه‌.
گه‌نده‌ڵی به‌ره‌نجامی ستراكتۆری كۆمه‌ڵگایه‌ به‌گشتی به‌ پێی ئه‌نجامگیریه‌ كۆمه‌ڵناسیه‌كان له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ قوتابخانه‌ وه‌زیفی و ستراكچه‌ره‌كان، چونكه‌ كاتێك پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی توشی شه‌له‌ل بوو یان له‌ ده‌ست ده‌رچوو ئیدی ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه‌ مرۆڤ له‌ ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری ئه‌قلانی دورده‌خاته‌وه‌ به‌دوای سودی كه‌سی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن ده‌گه‌ڕێ به‌ شێوه‌ی ناشه‌رعی و هه‌روه‌ها وه‌ك په‌روه‌رده‌كراوێكی دارستان ئیش له‌سه‌ر غه‌ریزه‌ كپكراوه‌كانی ده‌كات ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌كار دێنێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی و ئه‌خلاقی لێره‌دا هه‌م پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م هێزو ده‌سه‌ڵاتی خه‌م خه‌مخۆر ئه‌گه‌ر هه‌بێت ده‌سته‌ وه‌ستان ده‌بن له‌ چاره‌كردنی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی، چونكه‌ ده‌بێته‌ خوویه‌كی خراپ تا ماوه‌یه‌كی دوو مه‌ودا درێژه‌ ده‌كێشێ
له‌كوردستاندا گه‌نده‌ڵی له‌وه‌تێپه‌ڕیوه‌ ته‌نیا به‌رمه‌بنای سیستمی سیاسی و ئیداری بێت، به‌ڵكو په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ نێو ڕه‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی له‌ ئێستادا له‌نێو هه‌مو سێكته‌ره‌كانی ژیان بوونی هه‌یه‌ ، چه‌مكێكی وه‌ك خزمخزمێنه‌ یان واسته‌ یان ئه‌وه‌تا په‌یوه‌ندی كه‌سی و حیزبی و چه‌ندین په‌یوه‌ندی دیكه‌ له‌ نێو داموده‌زگا ئیداریه‌كاندا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ بره‌وسه‌ندنی ئه‌و دیارده‌ هه‌یه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ چه‌ندین فۆڕمی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێ گه‌وره‌ترینیان ته‌خشان و په‌خشانكردنی داهاتی ئه‌و هه‌رێمه‌ یه‌ بۆ بووده‌ڵه‌كان، ڕاسته‌ گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه‌ هاوته‌ریب نیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كایه‌كانی نێو كۆمه‌ڵ. چه‌ندین گرووپ و توێژ هه‌ن له‌نێو كۆمه‌ڵ نه‌باوه‌ڕی پێیه‌تی نه‌ موماره‌سه‌ی ده‌كات یا به‌مانایه‌كی تر ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌بووه‌ته‌ كۆ ڕه‌فتار.
.
چۆن ڕیشكێش ده‌كرێ ئه‌و په‌تایه‌؟ ئه‌و په‌تایه‌ ته‌نیا به‌ په‌روه‌رده‌كردنی جیلێكی تازه‌ كه‌ گۆشكرابێت به‌یاساو بیرۆكه‌ی مافی مرۆڤ و لێكبوردن و ئه‌خلاقی به‌رز لێره‌دا سۆشیالیزه‌یشن یان به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون ڕۆلێكی ئێجگار گه‌روه‌ ده‌گێڕێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌ مه‌ترسیداره‌، كاتێك مرۆڤ په‌روه‌رده‌كرا له‌سه‌ر ده‌ستپاكی و نه‌ریتی جوان ئه‌وا هێواش هێواش ئه‌و دیادره‌ نێگه‌تیفه‌ كۆتایی دێت هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به‌ دابه‌شكردنی سامانی نه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كسانی له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ باشترین بژارده‌ی نه‌مانی گه‌نده‌ڵی هه‌ژمار ده‌كرێت، لێره‌دا پڕۆسه‌كه‌ هاوشانه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسی و ئیداری ناوچه‌كه‌، چونكه‌ وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان بۆكرد ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه‌ هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ هه‌م ئیداریه‌ كه‌واته‌ بۆكۆتاییهاتنی ئه‌و دیارده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی پێویسته‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌یی و دواتر ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی له‌ڕه‌گه‌وه‌.




ثیۆریی بیگ بانگ بۆ منداڵان.. رەهەند سابیر

Big bang theory for kids

تاوەکو سەرەتای صەدەی بیستەم، هۆیەکی باش بوو بۆ فەلەکناسان کە قەناعەت بکەن گەردوون ستاتیک( جێگییر)ە، هەروەها بڕوایانوابووە گەردوون هەمیشە بەو شێوەیە بووە کە بینییویانە، هەر بەو شێوەیەیش ئەبێ، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٩، دۆزیینەوەیەکی گەورە ئەو بۆچوونەی گۆڕی، ئەمڕۆ کۆزمۆڵەجیست(فەلەکناسان)ەکان، پێیانوایە گەردوون لە تەقیینەوەیەکی گەردوونیی cosmic explosion، دەستی پێکردووە کە پێیئەگوترێ بیگ بانگ و لە دەوروبەری ١٤ ملیارد ساڵ لەمەوپێش، روویداوە

گەردوونی فراوان The expanding universe

لە سەرەتای قەرنی بیست، ئەسترۆنەمەر هەبڵ، سەرنجی دا، هەندێ ئەستێرە زۆر دوورتر دەرئەکەون لەوەی کە پێشتر پێمانوابوو. لە فاکتدا، ئەوانە بە هیچ شێوەیەک ئەستێرە نەبوون، بەڵکو جەمعی کۆمەڵە ئەستێرەیەک، یان گالاکسییەکان بوو، لەو شوێنەی کە تێیدا ئەژیەین، لێمانەوە دوورن. هەبڵ، لێکۆڵیینەوەی لەسەر رووناکیی ئەو گالاکسییانە کرد کە پێمانئەگات، دواتر بەکاری هێنا بۆ دیاریکردنی دوورییەکانیان، لەم موعالەجەیەدا، هەبڵ بۆی دەرکەوت کە رووناکیی بەرەو شەبەنگی سووری کۆتایی، گۆڕا بوو، ئەمەیش ئەوە ئەگەیەنێت کە گالاکسییەکان خێرا دوور ئەکەونەوە، یەعنی گەردوون ثابت نییە، بەڵکو بەردەوام ئەکشێ.

سەرەتای گەردوون The beginning of universe

ئەگەر گەردوون لە کشاندا بێت، ئەوا ئەبێ لە بڕێک خاڵی فەضا و کاتدا دەستی پێکردبێت، کەواتە ئەکرێ ئەثەری تەمدیدبوونەکەی (فراوانبوونەکەی) ببرێتەوە بۆ خاڵی دەستپێک. بە دەقیقیی، پێوانەکردنی دووریی گالاکسییەکان و سوورە گۆڕاوەکانیان red shifts پێوەندیی بە تێکڕای جوڵەکەیان هەیە. سایەنتیستەکان بۆیان دەرکەوت کە بیگ بانگ، ١٣.٨ ملیارد ساڵ لەمەوپێش روویداوە. لەو کاتەدا، فەضا و ماددە لە یەک خاڵدا هەبوو کە پێیئەگوترێ سینگوڵارەتی singularity کە خاڵێکی زۆر بچووک و چڕە( راستییەکەی خاڵێکی بچووک نییە، بەڵکو مەبەستمان لە سنورێکە کە ناتوانین قانونەکانی فیزیا و قانونەکانی ئاینشتاین، هەروەها ثیۆریی رێژەیی گشتیی بەسەردا تەطبیق بکەین، بۆیە ثیۆریی کوانتەم بەکار دێت). هاوکات، بیگ بانگ بە مەعنای کەلیمە، تەقیینەوە نەبوو، هەموو ئەوەی ئەتوانین بیڵێین، ئەو خاڵەیە کە فەضا و کات دەستی کرد بە تەمدید بۆ ئەو گەردوونەی کە ئەمرۆ ئەیناسین.

سەرەتا و کۆتایی the beginning and end

لە ئیبتیدای گەردووندا، ماددە ئەوەندە چڕ بوو کە قانونە ئیعتیادییەکانی فیزیای بە سەردا تەطبیق نابوو، لە جیاتیی ئەوە، هەموو شتێک بە پێی قانونەکانی میکانیکیی کوانتەم، کار ئەکات کە حوکمی جیهانی ئەتۆم و تەنۆلکە سەبئەتۆمییەکان ئەکات، لەبەر ئەمە، موستەحیلە بە دەقیقیی وەصفی ئەو ظروفە بکەین، هەروەها قورسە شوێنی حدودی خاریجیی گەردوون دیاری بکەین کە ئەبێتە لێواری پێشڕەویی تەمدید. زاناکان، زیاتر لە یەک سینارۆیان پێشنیار کردووە بۆ موستەقبەلی گەردوون، لەوایە فراوان بێت بۆ ئەبەد، سەرەڕای ئەوەیش، دواجار گەرمیی ئەڕوات و هەموو شتێکی سارد و مردوو جێئەهێڵێت….. ساردییەکی گەورە، یاخود لە جیاتیی ئەوە، لەوانەیە گەردوون دابڕمێت بۆ خودی خۆی و بە بیگ کرەنچ* کۆتایی بێت.

زیاتر لە یەک گەردوون more than one universe

لە کۆتایی صەدەی بیستەم، گەردوونناسەکان بە شێوەیەکی جدیی، دەستیان کرد بە دیراسەکردن لە کونە رەشەکان کە لە لایەن ثیۆریی رێژەیی گشتیی ئاینشتاینەوە، تەوەقوع کرابوو. کونە رەشەکان دروست ئەبن کاتێ تەقیینەوەی ئەستێرەیەکی زەبەلاح رووبدات. زاناکان پێیانوایە کە کونە رەشەکان زۆرن، هەروەها دانەیەک هەیە لە سەنتەری هەموو مەجەڕەیەکدا، بە هیی خۆیشمانەوە. یەکێک لە رێگەکانی تەماشاکردنی بیگ بانگ وەکو کونێکی رەشی زۆر گەورە ultra- super- massive black hole، واتە لەوانەیە نادر نەبێت، موحتەمەلە(ئەشێ) کونی رەشی تری وەکو ئەوە هەبێت، هەروەها فرەگەردوونییش. زۆرێک لە فیزیاناسە ئیڵیمتەرییەکان( ئەو زانایانەی کە لێکۆڵیینەوە لە سەبئەتۆمییەکان و خودی فەضا ئەکەن) پێیانوایە ئەمە حاڵەتەکەیە.

ئەودیو دەرەوەی فەضا چییە؟ what is outside of outer space؟

پرسیارەکانی کۆتا سنوری گەردوون، موعالەجەی زانستیی درێژ ئەکاتەوە تا رادەی تێکەڵبوون لەگەڵ فەلسەفە و تەنانەت دیینیش. قەراغەکانی بۆشایی گەردوون، یان قەراغەکانی زەمەنیی گەردوون، لەودیو ئەزموونی هەستەوەریی هەر دەرئەنجامێکی ئێمەوەن، تەنانەت ئەوەی زانستەکانیش، خەمڵاندنن. لەگەڵ ئەوەیشدا، زانستی نوێ، هەندێ بۆچوون ئۆفەر ئەکات لەسەر بنەمای وردەکاریی زیاتری موتابەعەکردنی گەردوونە. ئەم بۆچوونانە رێنیشاندەری لۆژیکیین لە سەر بنەمای سەرنجدان و موتەبەل، لەگەڵ خەیاڵێکی ورد.

تەقیینەوە گەورەکە the big bang

هەبڵ، دوای ئەوەی کە تەلسکۆپێکی فەضائیی بە ناوە نراوە، یەکەم فەلەکناس بوو کە ئەودیو سنوری گالاکسییەکەمانی ئاشکرا کرد. هاوکات، هەبڵ چاودێریی و حیسابی ئەو گالاکسییانەی ئەکرد کە لە زەوییەوە دوور ئەکەونەوە، دواتر گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە بڵیت گەردوون فراوان ئەبێت، بەهۆی ماثماتیکییەوە گەڕانەوە بۆ دواوەی ئەم فراوانبوونە( خاڵی دەستپێک)، ئەسترۆفیزیاوییەکان ئەو ساتەیان دیاری کرد کە ئەبێ گەردوون دەستی پێکردبێت، ئەم چرکەساتە بە نزیکەیی ١٣.٧ ملیارد ساڵ لەمەوپێش بووە و ئێستا بە بیگ بانگ ناسراوە. ئەم نیشاندانی سنوری کاتییە بۆ گەردوون، بە لایەنی کەمەوە تا ئەو جێگەیە پێوەندیی بە رابردووەوە هەیە. بڵاوکراوەیەک لە زانکۆی هارڤارد روونی ئەکاتەوە بیگ بانگ، سینارۆیەکە کە دەرئەنجامەکەی ثیۆریی کێشکردنی ئاینشتاینە، دەستنیشانی ئەکات کە فەضا خۆی فراوان ئەکات.

*بیگ کرەنچ big crunch، سینارۆیەکی گریمانەییە بۆ چارەنووسی کۆتایی گەردوون کە تێیدا فراوانبوونی گەردوون لە کۆتاییدا پێچەوانە ئەبێت و گەردوون دائەڕمێتەوە، لە نەتیجەدا ئەبێتە هۆی ئەوەی بە فاکتەری پێوەری گەردوونیی بە صفر بگات.

——————————————————-
سەرچاوە:
https://sciencing.com/big-bang-theory-kids-5479787.html




دیداری ئەدەبی منداڵان.. نوسینی:عەلی حەمەڕەشید

لە ڕاستیدا ئەدەبیاتی منداڵان هەروەکو پێشتر باسمان کردووە لە ئێستادا کۆمەڵێک شاعیر و نوسەر و وەرگێڕی خەمخۆر و دڵسۆز بە بوارەکە بێ گوێدانە ماندوو بوون قۆڵی کاریان لێهەڵکردووە و بەردەوام خەریکی نوسین و بڵاوکردنەوەن هەرچەندە بڵاوکراوەکانیان لەبەر کەمی تیراژ لەسنورێکی کەمدا کەسانی تر بەگشتی و منداڵان بەتایبەتی دەیبینن و دەیخوێننەوە،کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدەبیاتی منداڵان هەیە و دەبێتە یەکێک لە ڕێگر و بەربەستەکانی بەرەوپێشچوون.لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی ڕەخنەی جدی و بنیاتنەریش وەک لای هەمووان ئاشکرایە بەربەستێکی ترە،کە ئەمانەش پێویستییان بە هەوڵی گەورە و پشوو درێژی و هاوکاری و بوونی دەزگای پەخش و بڵاوکردنەوەی تایبەت بە منداڵان و ئەدەبیات و هونەری منداڵان هەیە.ئەوەی زیاتر دڵخۆشی کردم دیداری ئەدەبی منداڵان بوو کە یەکێتی نوسەران لقی سلێمانی ئامادەی کردبوو تیایدا نۆ لێکۆڵینەوەی باش و بەسود و گرنگ لەلایەن چەند نوسەرێکەوە کە دووانیان دکتۆر و مامۆستای زانکۆ بوون پێشکەش کران.باسەکان بەوردی دەستیان دەخستە سەر هەموو ئەو برینانەی کە ئەمڕۆ دەبینرێن و دیارن لە ئەدەبیاتی منداڵاندا،مایەی خۆشحاڵیبوو کە جارێکی تر سلێمانی لە ڕوانگەی ئەم دیدارەوە سەلماندی کە شاری ڕۆشنبیرییە و بەردەوامیش وەک خۆی بە بڵندی و پێشەنگی دەمێنێتەوە،منیش وەک نوسەرێکی بواری ئەدەبیاتی منداڵان لە تەواوی ئەو ڕۆژەدا ئامادە بووم لە گوێگرتن لە باسەکاندا و لە گفتوگۆکانیشدا بەپێی ماوە بەشدار بووم و تێبینی و سەرنجی خۆم وتووە،هەروەها هەر لەدیدارەکەدا گۆڤارە ڕەنگین و ئازیزەکەی پەپولە کە تائێستاش بەبەردەوامی و مانگانە بۆ منداڵان دەردەچێت وەک دیارییەکی جوان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا کە منداڵپارێزی کوردستان دابینی کردبوو ،هەروەها کتێبی (ئەدەب و هونەری منداڵان) کە لەلایەن( د.هاوژین سڵێوە و ڕۆستەم خامۆش)ەوە ئامادە کرابوو بەدیاری بەخشرا بە ئامادە بووان ، کە هەردوولایان منداڵپارێز و ئەو دوو نوسەرە جێگەی سوپاس و دەستخۆشیین،منیش خۆزگەم دەخواست کە بەرهەمەکانم کە لەئێستادا نزیک چاپکردنن لەو کاتەدا ئامادە بوونایەو بمکردایە بەدیاری دیدارەکە.باسەکان جۆراوجۆر بوون بەشێکی زۆر لەو لایەنانەیان گرتبووە خۆ کە پێویستە زیاتر گرنگییان پێبدرێت و بە وریاییەوە کاریان لەسەر بکرێت چ لەلایەن نوسەران و شاعیران و وەرگێڕکارانی بوارەکە و چ لەلایەن ڕەخنەگران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و وەزارەتی ڕۆشنبیری و پەروەردەو یەکێتی نوسەران و نوسەران خۆیشیانەوە ، تیشک خرایە زۆر لەو کەموکوڕییانەی کە لە ئێستادا هەن و هەریەکێکان لەگەڵ خستنەڕوویدا چارەسەری گونجاویشیان باس دەکرد.ئەوەی جێی سەرنج بوو لە باسی یەکەمدا بەناوی چەند سەرنج و وردبوونەوەیەک لە مێژووی ئەدەبی منداڵانی کورد لەلایەن کاک(ئەمین محەمەد)ەوە، هەندێک لەو هەڵانەی کە لە مێژووی ئەدەبیاتی منداڵاندا و سەرەتای سەرهەڵدان و دەستپێکردنی بەنوسین خرایە ڕوو لەگەڵ هەندێک لەو کەموکوڕییانەی کە لە شیعری منداڵاندا یان چیرۆکی منداڵاندا هەبوون و هەندێکیان ئێستاش بەردەوامن و نمونەش باسکرا.هەندێک شت وتران کە نەبیسراو و باسنەکراوبوون تا ئێستا و هەر لەسەری ڕۆیشتووین و زۆر لەو بەڕێزانەش کە نامەی ماستەر یان دکتۆرایان هێناوە لە ئەدەبیاتی منداڵانی کورددا دووبارەیان کردۆتەوە بێئەوەی کورد واتەنی بە وردی بچنە بنج و بناوانی وەک هەردوو فەرهەنگە بەرز و گرنگەکەی ئەحمەدی خانی و شێخ مارفی نۆدێ(نەوبەهارا بچوکان و ئەحمەدی)کە پێشتر وا باسکراوە کە سەرەتای دروستبوونی ئەدەبیاتی منداڵانن لە کوردستان ،بەڵام کاتێک پێناسەی ئەدەبی منداڵان دەکەیت فەرهەنگی تیا نییە و سەرنج لە هەر باس و لێکۆڵینەوە و نامەی ماستەرو دکتۆراش بدەیت لە هێج لایەکیاندا لە پێناسەی ئەدەبی منداڵاندا ناوی فەرهەنگ بە هیچ شێوەیەک نەهاتووە کە ئەمەش لای من و دڵنیاشم لای زۆربەی نوسەران و شاعیرانی بوارەکە نوێیە و پێویست بەوە دەکات کە لێکۆڵینەوە و کاری باشی لەسەر بکرێت بۆ سەلماندنی ، چ لەلایەن لێکۆڵەران یان نوسەرانەوە و بەتایبەتیش لای خاوەنی بیرۆکەو باسەکە.باسێکی تریان گرنگی و بایەخی ئەدەبیاتی منداڵان و کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی گەلان بوو لەلایەن خاتو(پەیام ئیبراهیم)ەوە کە بە وردی باس لەوە کرا کە هەر گەلێک بیەوێت پێشبکەوێت و سەرکەوتوو بێت پێویستە گرنگییەکی تەواو بدات بە ئەدەبیاتی منداڵان تا ببێتە خاوەن ئاسۆیەکی گەش و پاشەڕۆژێکی مەزن و ڕۆڵەکانی وریا و چالاک و ڕۆشنبیر بن و ببنە کەسانێکی بەسود بۆ خزمەت بەنیشتمانەکەیان،چونکە منداڵان بنیاتنەری کۆمەڵگەن تا ڕۆشنبیر تر و چالاکتر و وریاتر بن داهاتوویان گەشتر دەبێت.باسێکی تر ی دیدارەکە کەلێکۆڵینەوەیەکی ورد و زانستی و گرنگ بوو ،ئەویش گرنگی دەستنیشان کردنی تەمەن بۆ نوسینی ئەدەبی منداڵان بوو لەلایەن (د.هاوژین سڵێوە)،ئەم باسە گرنگی خۆی هەیە و تا ئێستا وەکو پێویست کاری لەسەر نەکراوە ، کاتێک هەر نوسەرێک بابەتێک بۆ منداڵان دەنوسێت و دەیکات بە کتێب دەبێت بزانرێ و لێی بنوسرێت کە بۆ کام قۆناغی تەمەنی منداڵ گونجاوە.بە وردی قۆناغەکانی دیاری کردبوو ، تا نمونەش باس دەکرا،بەڵام بۆ کتێب یان گۆڤار تا ئاستەکەی دیاری بکرێت بەڕای من ئەگەر دەزگایەکی پەخش و بڵاوکردنەوەی تایبەت هەبێت تا نوسەران و شاعیران و وەرگیڕکاران بەرهەمەکانیانی لێ چاپ بکەن و کۆمەڵێک کەسانی پسپۆڕ و شارەزای تێدا بێت بە ئاسانی ئەو کارە ئەنجام دەدەن ،بەڵام ئەگەر نوسەرەکە خۆی دیاری بکات زۆر جار دەکەوێتە هەڵەوە ،کاک (زیاد ڕەشاد )ڕۆڵی ڕەخنە لە بواری ئەدەبی منداڵاندای پێشکەشکرد کە لێکۆڵینەوەیەکی تر بوو کە لە دیدارەکەدا پێشکەش کرا،ئەمیش بابەتێکی گرنگ بوو چونکە ڕەخنە بەگشتی و ڕەخنەی بنیاتنەر و زانستی بەشێوەیەکی ئەکادیمی هۆیەکە بۆ پێشخستن و سەرکەوتنی ئەدەبی منداڵان و جیاکردنەی باش و خراپ و دەستنیشان کردنی کەموکوڕییەکان و دانانی ڕێگەچارە ،کەواتە تا ڕەخنە هەبێت بەو شێوەیەی باسمان کرد ئەدەبیاتی منداڵان زیاتر پێشکەوتوو دەبێت بەڵام ڕەخنەیەک لەسەر بنەمایەکی زاستی و دروست دوور لە هەر بەرژەوەندی و ناسیاوییەک،ڕاستییەکان چی بێت بە ڕونی ئاشکرا بوترێت بی چاو پۆشین.ئەدەبی منداڵ و کاریگەری لەپێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نەتەوەکان لێکۆڵینەوەیەکی تری ناو دیدارەکە بوو لەلایەن (د.ماجد خەلیل)،لێرەدا باس لەوە کرا کە ئەدەبی منداڵان ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و هۆیەکی گرنگیشە بۆ بنیاتنان و دروستکردنی ئاشتی و مرۆڤدۆستیی و پێکەوە ژیان،بۆیە وا باشە نوسەران و شاعیران گرنگییەکی تەواوی پێبدەن تا ڕەنگدانەوەی لە ژیان و ژینگەی منداڵاندا هەبێت دوور لەهەر توند و تیژییەک.لێکۆڵینەوەیەکی تری دیدارەکە کە گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو ئەویش ڕۆڵی ئەدەبی منداڵان لە بنیاتنانی کارامەییە کۆمەڵایەتییەکان بوو لەلایەن مامۆستا(مەحمود باجەڵان)ەوە ،زۆر بە وردی و پاڵپشت بە چەند تیورێک بەشێوەیەکی زانستی و باش خرایە ڕوو،بابەتێکی تاڕادەیەک نوێ و پێویست بوو کە وا پێویست دەکات کە نوسەران و شاعیران بە ورییاییەوە کاری لەسەر بکەن تا بەشێوەیەکی دروست هەوڵی بنیاتنانی کارامەییە کۆمەڵایەتییەکان یان بە کۆمەڵایەتی کردن بدەن لە هزری منداڵاندا و سەرجەم بەها جوانەکان بەشێوەیەکی گونجاو بەپێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵ بخەنەڕوو لە بابەتەکانیاندا. ڕۆڵی ژن لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانی کورد دا باس و لێکۆڵینەوەیەکی تری دیدارەکە بوو لەلایەن مامۆستا(زارا ئەحمەد جاف)ەوە، لەڕاستیدا ژن هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا ڕۆڵی تایبەتی خۆی هەبووە و بەردەوامیشە لەو خزمەتە گرنگ و بەرچاوەدا کە لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە بەڕونی ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت.لەم باسەدا زۆر بە جوانی ڕۆڵی ژن باسکراو بەچاوێکی تایبەت و گرنگ و وردەوە، دەبوایە ناوی چەند نوسەرێکی ژنی بهێنایە کە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا لە کوردستان ڕۆڵیان هەبووە و دیارن.ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیری منداڵاندا لەلایەن کاک(ڕۆستەم خامۆش)ەوە، یەکێکی تر بوو لەو بابەتانەی دیدارە کە زۆر بە وردی باس لە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ئێستادا کرا هەر لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامە و تا ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا ،بێگومان بمانەوێ و نەمانەوێ ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی گرنگ و تایبەتی هەیە ئەگەر بە شێوەیەکی ئەرێنی و دروست بەکار بهێنرێت لەسەر بنەمایەکی زانستی و باش و دوور لە بەرژەوەندی و لایەنگیری..ئەوەی جێی سەرنجە لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی وەک پێشتریش باسمان کرد دەزگایەکی پەخش و بڵاوکردنەوەی بینراو و بیستراو و چاپ ئەستەمە بەتەواوی سود و گرنگی و پەیامی ئەدەبیاتی منداڵان بگاتە سەرجەم منداڵان چونکە نوسەر لە ئێستادا کتێب یان نامیلکەیەکی خۆی کە چاپ دەکات تیراژی لە نێوان(٢٠٠-٥٠٠) دانەیە کە نوسەر بە هەموو منداڵانی کوردی نوسیوە و لەڕاستیدا ئەو تیراژە بەشی منداڵانی چەند قوتابخانەیەک دەکات لە گەڕەکێکدا.ئەوەی گرنگە و بووە کۆتایی دیداری ئەدەبی منداڵان کە هەموو ئەوانەی کە باسکران لە خوێندنەوەدا خۆی دەبینێتەوە چونکە نوسەر کە دەنوسێت پێویستە لەڕێگەی خوێندنەوەوە بگاتە منداڵان باسێکی گرنگ بوو کە ئەویش بەناوی چۆن منداڵ هۆگری خوێندنەوە بکەین لەلایەن خاتو(فەوزیە مەنمی)،بەڵی دەبێت هەمووان بزانین چۆن و لە چ ڕێگەیەکەوە وا لە منداڵ بکەین کە هۆگری خوێندنەوە ببێت یان هەوڵبدەین خوێندنەوە بکەین بە کلتور لایان چونکە ئەو منداڵەی کە دەخوێننەوە منداڵێکی چالاک و وریا دەردەچێت و پشت بەخۆی دەبەستێت و خاوەن کەسێتیی و ڕای خۆی دەبێت و لە قوتابخانەشدا زیاتر کاریگەری دەردەکەوێت و لە خوێندنەوەی بابەتەکانی قوتابخانەشدا جیا و جیاوازتر دەبێت لە هاوڕێکانی.لەم باسەدا هەموو ئەو ڕێکار و ڕێگایەنە خرانە ڕوو کە وا لە منداڵ دەکات کە هۆگری خوێندنەوە بێت.ماوەتە بڵێین کە دیدارەکە بە ئامادە بوونی بەشێکی زۆر لە نوسەران و شاعیراون و وەرگێرکاران و میوانێکی بەرچاودا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات ،بۆیە من لێرەوە لەگەڵ دەستخۆشێم بۆ یەکێتی نوسەران لقی سلێمانی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ماندوو بوون بە ئامادەکردن و بەڕێوەچوونی بڕگەکانی دیدارەکە هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازم ، خۆزگە لە ئایندەیەکی نزیکیشدا و لەسەرەتای دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنیشدا هەوڵبدرایە کە کۆڕی خوێندنەوەی شیعر و چیرۆک ساز بکرێت و دیداری هونەری منداڵانیش سازبکرێت چونکە ئەویش پەیوەندی بە ئەدەبیاتی منداڵانەوە هەیە چونکە گۆرانی و ئۆپەرێت و شانۆیی ژانری ئەدەبین و دەبنە بنەما بۆ کاری هونەری .خۆزگە لەدیدارێکی لەو شێوەیەدا بانگهێشتنامەی فەرمی بگەینرایە ئەو فەرمانگە و شوێنانەی کە زیاتر پەیوەندییان بە منداڵ و پەروەردەکردنی منداڵەوە هەیە .
شایانی باسە بەشداربووانی دیدارەکە لەم نۆ بەڕێزە پێکهاتبوون:
ئەمین محەمەد (چەند سەرنج و وردبوونەوەیەک لە مێژووی ئەدەبی منداڵانی کورد )،پەیام ئیبراهیم(گرنگی و بایەخی ئەدەبیاتی منداڵان و کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی گەلان) ،د.هاوژین سڵێوە (گرنگی دەستنیشان کردنی تەمەن بۆ نوسینی ئەدەبی منداڵان) ،زیاد ڕەشاد (ڕۆڵی ڕەخنە لە بواری ئەدەبی منداڵاندا) ،د.ماجد خەلیل (ئەدەبی منداڵ و کاریگەری لەپێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نەتەوەکان) ،مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان (ڕۆڵی ئەدەبی منداڵان لە بنیاتنانی کارامەییە کۆمەڵایەتییەکان) ،زارا ئەحمەد جاف (ڕۆڵی ژن لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانی کورد دا ) ،ڕۆستەم خامۆش (ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیری منداڵاندا) ،فەوزیە مەنمی (چۆن منداڵ هۆگری خوێندنەوە بکەین) هەروەها مامۆستای هونەرمەند و نوسەر (مۆفەق عارف لهۆنی) دیدارەکەی بەڕێوە دەبرد لە هۆڵی ئوتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی……………..٥/٩/٢٠٢٢




من و سێبەرەکەم.. خولیا حوسێن

ورد ورد
ڕێ دەکەین
جارێک لە پێشمەوە
جارێک لە دوامەوە
جارێک لە لای ڕاستە و
هەندێک جاریش لە لای چەپەم
هێواش یان خێرا
لەگەڵ هەنگاوەکانی من
خۆی دەگونجێنێت و
دەڕوا
سێبەرەکەم

بە باشی و
خراپیەکانم
بە جوانی و
ناشرینیەکانم
بە هەبوونی و
نەبوونیەکانم
لە حەسانەوەیی و
لەکاتی ماندوێتیەکانم
دادوەریم بەسەردا ناکا
خودم چۆنە
وەکوو خۆم منی قبووڵە
چاوەڕێی گۆڕانم ناکا
سێبەرەکەم

هەرگیز جارێک
خیانەتی لێ نەکرووم
هەربەتەنها
سێبەرەکم
بۆ ئەزموونیش
قەت قەت
جارێک
خیانەتی لێ نەکردووم
هەر بەتەنها سێبەرەکەم

بەبێ پیلان
هەر جارەی بەرامبەر تاڤگەیەکی زیوین
ڕووبارێکی درێژ درێژی
بە بێ سەرەتا و
کۆتایی
لەنێو دارستانێکی چڕ
یاخود لەدەم دەریایەکی
دوور، دوور
دەگیرسێینەوە
من و سێبەرەکم

هەر سێبەرەکەم و
خۆم
پێیەکانمان رووت دەکەین و
بە هێمنی قاچەکانمان لە زیخ و لمی
دەم کەنارەکان دەخشێنین و
هێواش هێواش
دەڕۆینە ناو
قووڵی دەریا

بێدەنگین
سێبەرەکم و
من
بێدەنگ، بێ دەنگ
شل، شل
خۆمان دەدەینە دەستی شەپۆلەکان و
ون دەبین لەنێو
شینی شەپۆلەکان
ون، ون
لە نێو لەزەتی ون بوون

من و سێبەرەکم
باس لە چێژی بەرکەوتنەکانی جەستەو
ئاو و
زیخ و
لمی دەم کەنارەکان ناکەین و
هێمن هێمن
دوور، دوور، دوور
دەڕوانینە شەپۆلە بێ شومارە
دوورترەکان و
بیر لە هیچ شتێک
ناکەینەوە
جگە لە چێژی ئاوێزان بوونی
ئاو و جەستە و
لەوچرکە ساتە ئەفسووناویەی
کە دەڕوات و نایەتەوە

خولیا حوسێن \کەنەدا




ئه‌مه‌ دووڕوویی ژنانی سه‌ر به‌ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نیه‌!.. سەلام عەبدوڵڵا

سته‌مكاری و توندوتیژی حكومه‌ت و حزبه‌كانی دیارده‌ی بێكاری، هه‌ژاری و قه‌رزای له‌ناو خه‌ڵك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بن به‌‌ هۆی ئاژاوه‌، توندوتیژی له‌ناو خێزان و له‌سه‌ر شه‌قام و له‌شفرۆشی و ئالووده‌یی به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كۆچكردن و، له‌ولاوه‌ رێكخراوه‌كانی ژنانی هه‌مان ئه‌و حزبانه‌ به‌رگری له‌ مافی ژنان ده‌كه‌ن.
ئیمڕۆ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌(له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه‌ كرا): ‌خۆیان به‌به‌رچاوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به‌ حزبه‌كانیان،‌‌ زه‌مینه‌یان خۆشكردووه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌ خانه‌ی له‌شفرۆشان به‌شێوه‌ی فه‌رمی و نافه‌رمی و هاورده‌كردنی له‌شفرۆشان و سه‌ماكه‌ر و(ژنه‌ سلیكۆن)ی وڵاتانیتر(به‌س به‌ ژنانی نیشتمان ناكه‌ن!)و دریغی ناكه‌ن له‌ بازرگانی به‌ سێكسی(پلاستیكی)
ئایا ئه‌مه‌ دووڕوویی رێكخراوه‌كانی ژنانی حزبه‌ بۆرژواكانی ده‌سه‌ڵات نیه‌؟ به‌خۆیان خزمه‌ت به‌ توندوتیژی دژ به‌ ژنان ناكه‌ن؟ به‌خۆیان درێژه‌ی پێناده‌ن؟ ئه‌و سیاسه‌ته‌ دیموكرات لیبڕاڵه‌ی حكومه‌ت له‌ پرسی ژن وای كردووه‌ رێكخراوه‌ كۆنه‌پارێزه‌ ئیسلامییه‌كان به‌هێزببن. ئه‌مه‌ ئه‌و راستییه‌ مێژووییه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ مافی ژنان، به‌ری خه‌بات و بیری شیوعیه و له‌پێشه‌وه‌شیان، ژنانی شیوعی‌!




کورتەچیڕۆک/ هاوڕێکانمان چێیانهێشتین.. رەسووڵ بەختیار

رۆژانە لەسەرۆکایەتی زانکۆدا سەر لەهاوڕێکانم دەدەم، بەتایبەتی ئەوانەی، لەهۆبەکانی دیکە کار دەکەن، هەندێکجار قسەی خۆش و نوکتە بۆ یەکتر دەگێڕینەوە، هەندێکجاریش دڵنەوایی یەکتر دەدەینەوە، ئەمڕۆ سەرم لەدوو هاوڕێدا، کە لەیەکێک لەبەڕێوەبەرایتەکان کار دەکەن، دوایی چاک و خۆشی، یەکێک هاتە ژوورەوە ، من بەتەواویی نەدەهاتەوە خەیاڵم ئەمە هاوکارمان بێ، دوایی روونکردنەوە ئینجا ناسیم، ئەو وەک ئەوەی بۆ ئەوە هاتبێ پرس و رایەکمان پێ بکا، گوتی: دەمەوێ ژنی دووەم بهێنم،
هیچ،قسەیەکم نەکرد، هاوڕێیانی دیکەم، پێیان گوت: تۆ لەمێژە دەتەوێ ژنی دووەم بهێنی.
ئەو بێ سێ و دوو گوتی : خێزانەکەم رازییە، بۆیە من هاتووم ئەم باسە، لەگەڵ ئێوە تاوتۆ دەکەم.
هاوڕێی ئەو برادەرانەی رۆژانە سەردانیان دەکەم، کپ و بێدەنگ بوون، سەیری منیان کرد، منیش گوتم: ئەگەر خانوو و شوێنی گونجاوت هەیە، دەزانم هیچ قسەیەکی ناچێتە گوێت، بەڵام دەکرێ زیاتر بیری لێبکەیتەوە…
چەندێن باس و خواسی دیکەمان کرد، باس لەمووچە و سەرمووچە و بەرزکردنەوەی پلەی مووچەییمان کرد، دەوام تەواو بوو.
من ماوەیەکە دەچمەوە ماڵ سەر خەوێک دەکەم، دواتر دەچمە کتێبخانەیەک یان کتێبێک دەخوێنمەوە یان ئەوەتا خەریکی هەندێک بابەتی وەرگێڕان دەبم، چەند ڕۆژێکە کتێبێکی عەرەبیم لەلایە و دەزگایەک راسیپاردوومە ئەو کتێبە بکەمە کوردی، چەندین لاپەڕەم لێ کردۆتە کوردی، دوایی ئەوەی ماندوو بووم کۆمبیوتەرەکەم کوژاندەوە و بەرەو بازاڕ رۆیشتم، کات حەفتی ئێوارە بوو، لەوکاتانەش چەند هاوڕێکم دەبینم، کاتێ گەیشتمە ئەوێ، لەپاش چا خواردنەوە چەند قسەیەک هەر یەکەو سەیری مۆبایلەکەی کرد، تا بزانێ هەواڵی نێو تۆڕە کۆمتڵایەتییەکان چییە؟
سەیر بوو لەیەککاتدا سەرمان لەسەر مۆبایلەکان هەڵگرت و سەیری یەکترمان کرد وەک ئەوەی شۆک بین سەیری یەکترمان دەکرد، وەک بەبێ دەنگی بەیەکتر بڵێین: دوێنێ و پێرێ ئەو هاوڕێیە لەچایخانە لەگەڵمان دانیشتزوو، کەچی ئەمڕۆ لەلاپەڕەی فەیسبووکدا لەلایەن هاوڕێکمان بڵاوکراوەتەوە، کە هاوڕێیەکی خۆشەویست کۆچی دوایی کردووە.
کەسمان بۆ ماوەی چەند خولەکێک قسەمان نەکرد، دواتر وەک هەواڵێک یەکێک لەدانیشتووەکان گوتی: ئەو هاوڕێییەتان، کە زۆر هۆگری زمان و زمانەوانی بوو، نزیکەی کاتژمێرێکە کۆچی دوایی کردووە.
لەم ماوەیەدا لەناکاو گوێمان لەوە دەبێ یەکێک لەهاوڕێییەکانمان بەکوتوپڕ کۆچی دوایی دەکات، هەندێک هاوڕێ زۆر نزیکن، هەندێکی دیکە تەنیا سڵاومان لەگەڵیان هەیە، بەشێکی دیکە لەوانە هاوکارمانن، ئەوە جگە لەوەی هەندێک لەوانە لەچایخانە ناسیوومانن، بەڵام وتە و قسە خۆشەکانی هیچ کام لەمانە لەبیرمان ناچێ.
سەیرە ئێمە تەمەنمان گەورە بووە، یان ئەو هاوڕێیانە کاتیان هاتووە و بۆ دواجار سەر دەنێنەوە، ئەو هاوڕێیەی ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیم کۆچی دوایی کردووە، ئەو رۆژە هاتە تەنیشتم دوایی ئەوەی زۆر بابەتمان باسکرد، ئەویش باسی کۆچی دوایی یەکێک لەهاوڕێیەکانی کرد، بەڵام زۆر درێژەی نەداێێ، تەنیا گوتی: لەفەیسبووک باسی نەخۆشکەوتنی هاوڕێیەکی کرد، زۆرم پێناخۆش بوو، کەچی ئەوەی سەیرە دوای جەند خولەکێک ئەو پۆستە لابرا، پێدەچوو خۆی نەبێ، بەڵکو یەکێک لەخانەوادەکەی بێ ئەمەی بڵاو کردۆتەوە، دوایی ئەوەی نەخۆشەکە بەخۆ هاتۆتەوە، پێی گوتوون: ئەو پۆستە رەش بکەنەوە، من نەخوش نەکەوتووم، تەنیا لەپڕێکدا ئاگاام لەخۆم نەبووە.




مانیفێستی كۆمۆنیستی و كاری هه‌ره‌وه‌زی.. سەلام عەبدوڵڵا

حكومه‌ت به‌هۆی سرووشتی پێكهاتنێ پشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك كردووه‌، چینێكی سه‌رمایه‌داری به‌ستراو به‌ به‌رنامه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانی په‌یڕه‌ده‌كات. به‌م هۆیه‌وه‌ قه‌یرانێكی گشتی كۆمه‌ڵگای باڵی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك گرتووو له‌گه‌لیدا بیروبۆچوون و كه‌سایه‌تی و ره‌وشت و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی رزیوی خۆیشی له‌گشت بواره‌كان زاڵكردووه:
كه‌سایه‌تی نموونه‌یی= سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت
بیناسازی= ڤیلا و شاره‌ گرانبه‌”مۆدێڕنه‌كان”
ژن= ژنی مۆدێل و‌ سلیكۆن و له‌شفرۆشی
رۆشنبیری= نیتشه‌، هایده‌گه‌ر، هیتله‌ر، پۆپه‌ر و زانا و بیرمه‌نده‌ ئیسلامگه‌راكان، فۆكۆیاما، میلتون فریدمان…هتد(ئه‌وه‌ی دژ به‌ ماركسیزم بێت)
رۆژنامه‌نووسی= “بێلایه‌ن”، میانڕه‌و به‌ نموونه‌ی بی بی سی، واشنتونپۆست و هیرالدتربیون…هتد
له‌ ئه‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه گشتییه‌دا،‌ هه‌ژاری و كه‌مدرامه‌تی و بێكاری و ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆچبه‌ری سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای گردۆته‌وه‌، خه‌ڵك پێویستی به‌ خۆراك، كرێی خانوو، نرخی نه‌شته‌رگه‌ری وده‌رمان، جلوبه‌رگ و پێخه‌ف و ناوماڵه‌یان‌ هه‌یه.
كاری هه‌ره‌وه‌زی به‌ درێژایی مێژوو و تا ئێستا له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان ره‌نگی داوه‌ته‌وه(سه‌دان ملیون مرۆڤ كاری هه‌ره‌وه‌زی به‌ مانا جیاوازه‌كانی ئه‌نجامده‌ده‌ن‌ و كوردستان نه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆن و نه‌ ئیمڕۆ لێی بێبه‌ش نه‌بووه‌.
له‌م بارودۆخه‌ چه‌ندین شێوه‌ی سۆسیالیزم ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌ وه‌ك:

  • سۆسیالیزمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی(صه‌ده‌قه و خێر‌) به‌سه‌ر قوربانیانی ئه‌م سیستێمه‌ دابه‌شده‌كه‌ن. خۆیان به‌ پیاوچاك و فریادره‌س نیشانده‌ده‌ن وه‌ك رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان. ماركس له‌باره‌یانه‌وه‌ نووسیویه‌تی: هه‌ر چۆن پیاوانی ئاین و ده‌ره‌به‌گ به‌رده‌وام ده‌ست به‌ده‌ست ده‌ڕۆیشتن، هه‌رئاوا سۆسیالیزمی ئاینی و سۆسیالیزمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی پێكه‌وه‌ هه‌نگاوده‌نێن. هیچ له‌وه‌ ئاستنتر نیه‌ ره‌نگی سۆسیالیستی بخه‌یته‌ سه‌ر صۆفییه‌كی مه‌سیحی.
    له‌ كوردستان نموونه‌ی رێكخراوه‌ خێرخوازه‌ ئیسلامی و مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌یه‌.
  • سۆسیالیزمی بۆژوازی بچووك: (ئه‌م جۆره‌ سۆسیالیزمه‌ به‌ زیره‌كی زۆره‌وه‌ ناكۆكییه‌كان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مۆدێڕن شیكرده‌وه‌ و بیانووه‌كانی ئابووریناسه‌ دووڕووه‌كانیان ئاشكرا كرد و به‌شێوه‌یه‌كی لابه‌لاكه‌ره‌وه‌ كاریگه‌ره‌ وێرانكه‌رییه‌كه‌ی ئامێره‌كانیان سه‌رلماند و، دابه‌شكردنی كاركردن و” قه‌تیسكردنی سه‌رمایه‌ و موڵكایه‌تی خانوبه‌ره‌ و زێده‌ به‌رهه‌مهێنان و قه‌یرانه‌كان و داڕزاندنی به‌ێچه‌ندوچۆنی بۆرژوازی جووتیاره‌ هه‌ژاره‌كان و نه‌هامه‌تی پڕۆلیتاریا و ئاژاوه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنان و جیاوازی ئاشكرا له‌ دابه‌شكدرنی سه‌روه‌ت و جه‌نگی وێرانكارانه‌ی پیشه‌سازی له‌نێو گه‌لان و رزاندنی نه‌ریته‌ كۆنه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزانی كۆن و نه‌ته‌وه‌ كۆنه‌كان- م. لاپه‌ڕه‌ی 61)
    ئه‌م سۆسیالیستییه‌ كۆنه‌په‌ره‌ست بوو، چونكه‌ ده‌یویست ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بۆ دواوه‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
  • سۆسیالیزمی كۆنه‌پارێز یان سۆسیالیزمی بۆژوایی
    ئێستا ئه‌م جۆره‌ سۆسیالیزمه‌ له‌به‌رچاومانه‌ وه‌ك(رێكخراوی بارزانی و رێكخراوی مام ). له‌ مانیفێستی كۆمۆنیستی هاتووه‌(به‌شێك له‌ بۆرژوا ئاره‌زوومه‌ندن بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی خراپ بۆ دابینكردنی مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی. ئه‌وانه‌ی له‌م به‌شه‌دا‌ هاتوون بریتین له‌: ئابووریناسان و خێره‌ومه‌ند و مرۆڤدۆستان و باشكه‌رانی بارودۆخی چینه‌ ره‌نجه‌ره‌كان و رێكخه‌رانی كاری چاكه‌ و ئیحسان و كۆمه‌ڵه‌كانی به‌زه‌یی به‌ ئاژه‌ڵ و رێكخراوه‌ میانڕه‌وی قه‌ناعه‌تبوون و چه‌ندین جۆر له‌ موسلیحه‌‌ به‌رچاو ته‌سكه‌كان).
    بۆرژوا سۆسیالیسته‌كان(مه‌رجی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێیان ده‌وێت، -به‌ڵام- به‌بێ خه‌باتكردن و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ كه‌ به‌بێ چه‌ندوچۆن لێده‌كه‌وێته‌وه. …بۆرژوایان ده‌وێت به‌ بێ پرۆلیتاریا…واده‌زانن له‌و جیهانه‌ بۆرژوا باڵاده‌ست بێت، باشترین جیهانه‌….‌ئه‌م بۆرژوایه‌ هه‌رگیز تێناگات له‌وه‌ی كه‌ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی ماددی پێویستی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌ كه‌ ته‌نها به‌ رێگای شۆڕشگێری ده‌كرێت و، مه‌به‌ستی چاكسازی ئیدارییه‌ پشت به‌ بنه‌مای په‌یوه‌ندی ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه‌ دببه‌ستێت، واته‌ هیچ له‌ په‌یوه‌‌ندی كار و سه‌رمایه‌ و كاری كرێگرته‌ ناگۆڕێت، به‌ڵكو له‌ باشترین حاڵه‌ت خه‌رج كه‌مده‌كاته‌وه‌، خه‌رجی باڵاده‌ستی بۆرژوا و بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت سووكده‌كاته‌وه‌….)
  • سۆسیالیزم و شیوعییه‌تی ره‌خنه‌گرانه‌ و یوتوبیایی
    ئه‌م جۆره‌ سۆسیالیستییه‌: 1- به‌ توندی دژی هه‌ر جۆره‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كرێكارین 2- پێیان وابوو له‌سه‌رووی ناكۆكێكی چینایه‌تین. 3- مێژووی جیهان له‌ راگه‌یاندن و به‌كرده‌وو جێبه‌جێكردنی دێزاینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گۆڕدرێت. 4- هه‌ڵویستێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی درووستیان هه‌بوو بۆ رۆشنكردنی كرێكاران. بابه‌ته‌كانیان ده‌ربڕی ناكۆكی چینایه‌تی بوو كه‌ ده‌ستیپێكرد. له‌ سۆسیالیزمه‌(سۆسیالیزمی سان سیمون، فوریه‌ و ئه‌وین) له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی پێكهاتنی ململانیی پرۆلیتاریا سه‌ریانهه‌ڵدا. ئه‌م ره‌وته‌ پێیان وابوو كه‌ به ‌رێگای ئه‌نجامدانی خه‌یاڵاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان- دامه‌‌زراندنی كۆلۆنییه‌ شیوعییان وه‌ك(ڤالانستیرات‌ – ته‌لاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ مێشكی فورێه‌)و(ئیكارێ- وڵاتێكی خه‌یاڵاوی )، ئیدی سه‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ماركس ئه‌ڵێ(له‌پێناو دامه‌زراندنی ئه‌و ته‌لارانه‌ له‌سه‌ر لم، ده‌بوو بانگه‌وازی دڵه‌ چاكه‌كان و گیرفانی بۆرژواكان بكه‌ن.).
    لێره‌ش هه‌ندێ گروپی بچووك بچووك هه‌یه‌ به‌م ئاراسته‌یه‌ ده‌ڕۆن و كاریگه‌ریان نیه‌.
    ئێمه‌ وكاری هه‌ره‌وه‌زی
    1- ئێمه‌ هیچ یه‌ك له‌و جۆره‌ سۆسیالیزمانه‌ نامانگرێته‌وه‌: نه‌ ده‌ره‌به‌گین و نه‌ بۆرژوای بچووك و نه‌ بۆرجوازین و نه‌ خه‌یاڵپڵاوی دامه‌زراندنی(ئیكارێ)مان هه‌یه‌.
    2- پشتمان به‌ هه‌ڵویستی ماركس له‌ یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی ئینترناسیونال‌ بۆ كرێكارانی دنیا به‌ستووه‌ كه‌ تێدا به‌ پێویستی ده‌زانێت هه‌ره‌وه‌زییه‌كان دابمه‌زرێن و پشتیوانیشان لێبكرێت.
    3- هه‌ڵویستی لینین له‌ كۆبۆنه‌وه‌ی كۆپنهاگن دووپاتی كاره‌كانمان ده‌كات كه‌ بۆ نموونه‌ ده‌ڵێ: خاڵی 2-گرنگی ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ له‌ پێناو خه‌باتی جه‌ماوهرانه‌ی پڕۆلیتاریادا هده‌كرێت گه‌وره‌تربێت، به‌ پشتیوانیكردنی كرێكاران له‌ سه‌ره‌وه‌ختی مانگرتندا، له‌سه‌ره‌وه‌ختی كورتهێنان و ته‌نگه‌ژه‌كاندا، له‌سه‌ره‌وه‌ختی وه‌ده‌ركه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان…هتد.‌ هه‌روا كۆنگره‌ی هه‌موو وڵاتان داواده‌كه‌ن: ب- له‌رێی بانگه‌شه‌یه‌كی سۆسیالیستانه‌ی بێوچانه‌وه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵه‌كانی به‌كارهێناندا، به‌شداری بكرێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیای خه‌باتی چینایه‌تی و سۆیالیستی له‌نێو كرێكاراندا. ج- هاوكات هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی نزیكایه‌تییه‌ك له‌نێو هه‌موو فۆرمه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریدا.
    4- ‌ ئێمه‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك پرد و فێرگه‌ و مه‌شقكردن و رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب بۆ پێگه‌یاندنی كادری جه‌ماوه‌ری ده‌زانین بۆ په‌یویه‌ندی له‌گه‌ل قوربانیانی سه‌رمایه‌داری و به‌‌هێزكردنی گیانی هاریكاری و یه‌كگرتنیان بۆ سه‌رخستنی خه‌بات له‌پێناو دنیابینی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بنه‌بڕكردنی گشت جۆره‌كانی سته‌مكاری.
    5- كاركردنی بۆ نه‌هێشتنی سته‌مكاری پێویستی هه‌یه‌ به‌ به‌كژداچوونی نه‌خۆشی په‌رته‌وازی وگروپچێتی و نائومیدی و بیروكراسی و ته‌مه‌ڵی و وتارنووسه‌ نه‌رجسی و سازشكار و خۆبه‌زلزانه‌كان و په‌راوێزی.
    6- په‌یوه‌ندیكردن به‌ جووتیارانی ئه‌و ئاواییانه‌ كه‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گرێدانیان به یه‌‌كتری و له‌گه‌ل كاره‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی ناو شاره‌كان.
    7- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئومید و به‌هێزكردنی به‌دیل بۆ سیستێمی وه‌حشیگه‌ری حكومه‌تی موڵكایه‌تی تایبه‌ت(سه‌رچاوه‌ی جۆره‌كانی سته‌مكاری)و نووسه‌ر و رۆشنبیره‌ فره‌بێژه هیچ له‌باره‌كانی‌ له‌ نموونه‌ی ئێستایدا: لیبڕالیزمی نوێ.
    ئه‌م نووسینه‌ بۆ گفتوگۆكردن و ره‌خنه‌گرتنی بنیاتنه‌ری بۆ به‌رفرانكردنی كاری هه‌روه‌زی یان په‌رچدانه‌وه‌ی و پێشكه‌شكردنی كارێكی باشتر له‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی.



شیعرێکی کۆن:.. هەوڵدان بۆ پێناسەکردن.. نەوزاد بەندی

وڵاتەکەمان پڕە لە وڵات
پڕین لە ملیاردێر و ملیۆنێر و سواڵکەر
نەخۆشخانە حکومیەکانمان خاڵین لە دەرمان و…دەرەوەی نەخۆشخانەکانمان فول فول لە دەرمان .
هەواکەمان پڕە لە خۆڵ و دوکەڵ
زانکۆ ئاست نزمەکانمان پڕن لە پڕۆفیسۆری لووت بەرز
پەیوەندییەکانمان پڕن لە شەڕ
دیوارەکانمان پڕن لە درز
کاتەکانمان هەمووی بێ سوود ئەڕۆن
گیرفانەکانمان پڕن لەدز
شەقامەکانمان پڕن لە تاسە
نوسینەکانمان پڕن لە هەڵەی چاپ وڕێزمانی
بیرکردنەوەمان پڕن لە هێرش بۆ بیرکردنەوەکانی تر
بازاڕەکانمان پڕن لە عەرەبانە
کۆڵانەکانمان پڕن لە ساحیر و نوشتە نوس و مشایەخ
گۆڕستانەکانمان هەر گۆڕەی جۆرێکە ، چونکە کەسمان لەکەسمان ناچین ..
نەوتەکەمان پڕە لە قەرز
یاساکانمان پڕن لە بێ یاسایی
خاشاکەکانمان پڕن لە خۆراک
مزگەوتەکانمان پڕن لە سواڵکەر
بازاڕەکانمان هەمووی کاڵای تورکی و ئێرانیە و ئەیشڵێن هەردووکیان هۆکاری شێرپەنجەن
شارەکانمان پڕن لە کۆمپانیای وەهمی
پارەکانمان پڕن لە چاپ و تەزویر
دەوڵەمەندەکانمان پڕن لە برسێتی
هەژارەکانمان پڕن لە تەمەڵیی
خواناسەکانمان پڕن لە تقوسی دینی
بێدینەکانمان پڕن لە جنێو و جووتە وەشاندن
بیست و یەک ساڵە ئابڵوقەی ئابووریمان لەسەر هەڵگیراوە ، کەچی هەر نەوتەکەمان بەشێکی بۆ نەوت بەرامبەر بە ئاردێکی بێ کەڵک ، ئەڕوات
سەد ساڵە خەبات ئەکەین ، هێشتا نازانین کێ یارمانە و کێ نەیارمانە ..
گەر خوا دۆعاکانمان قول بکا ، وڵاتەکەمان وێران ئەبێ و یەک کەسی بە زیندوێتی تیا نامێنێتەوە .
نە حوکمەت نەخەڵک ناپرسن ئێمەی وڵاتێکی نەوتیی ، هەتا کەی پارەکەمان چاپی بریمەر بێت و لە بازاڕەکانی جیهاندا سفر بێت؟ ئایا شایانی پارەی ستاندەری سویسریی نین؟

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
(وەک بە کاری ژیان نەما بین ، وایە )

چونکە
مرۆڤەکان کۆڵیان داوە لە مرۆڤایەتیی و پێکەوەژیان و بەرژەوەندیی گشتی و نەتەوەیی و نیشتمانیی…تەنها و تەنها سەرقاڵی خۆیان و پڕۆژە و بەرژەوەندی تاکە کەسیی خۆیانن ..
هەر بۆیه ئەگەر کەسێک نانێ بداتە هەژارێ ، دەپانزە کامێرا وێنەی دەگرن ..کەسێ قومێ ئاو بداتە پشیلەیەک ، دە دوانزه کەناڵی ڕاگەیاندن باسی دەکەن ..کەسێ مزگەوتێ دروست بکات ، لەسەر تابلۆیەکی گەورە ناوی خۆی دەنوسێ ، لە ئایەتەکانی قورئان گەورەتر ..
هەر کەسێ ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکا ، چاوەڕێی چەپڵە و سوپاس و پێزانینە ..

نەوزاد بەندی




بەپێی نەست بڕیار دەدەین؟.. زانا رەزاق

کاتێک تۆ تێکەڵی کەسانێک دەبی باشن وا دەزانی هەموو باشن بۆ شتەکان و بڕیارەکانیش وا دەزانی هەموو شتیان باشن و چاکن بۆ خراپیش هەروا ،دواتر ووردە ووردە تێدەگەی دونیا و کۆمەڵگا وانیە بەڵکو هەموو جۆرە مرۆڤێکی تێدایە .ئەگەر تۆ مرۆڤانێکت بینی خراپەکارن یەکێکیش باشبوو لەگەڵ ئەوان بوو وا دەزانی ئەویش لەوانە یانی ئەو کەس نوێ بێت و تازە بێت لەگەڵیان ،

بۆ مرۆڤە چاکەکانیش هەرئاوایە کەسی خراپ لەگەڵیان بێت وا دەزانی ئەویش چاکە ،هەروەها ئەو دووجۆرە بە پڕۆسە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دادەنێت یانی خراپەیەک لەگەڵی دەکرێت دواتر یەکێکی تر ئیدی خراپەکانی تریش ئاوا بەس خراپە زیاتر کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان دادەنێت نەک چاکەکان، یانی تۆ هەزار مرۆڤی چاک بناسیت ئەگەر هۆشیاریەکی بەرزت نەبێ دوو خراپەت لەگەڵ بکرێت وادەزانی ئەوانی تریش ئاوان، بەس نابێ مرۆڤ وا بێت بەڵکو ژیان و کۆمەڵگاکان هەموو جۆرە مرۆڤێکی تێدایە،

ئەوە کێشەیەکی مرۆڤەکانە نابێت ئەو جۆرە بیرکردنەوەیان بمێنێت بەڵکو دەبێ وەکو ڕووداو پیلانی پێشوەختە وەریبگری، ئەوجا مەرجیش نیە ئەوەی خراپەی لەگەڵ کردی دواتر هەرئاوا بمێنێت هەشن ئەو خراپ ڕەفتارکردنە لەگەڵ کەسانی تر دەکەن مرۆڤی چاکن ئەوان ئەوا مرۆڤی دڵرەق دروست دەکات یانی مرۆڤی چاکیش هۆکارن بۆ دروستبوونی مرۆڤی خراپ..




ئەلڕازى و گومانگەرایى فەلسەفەیى.. گێرت ‌هێندریش- کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە

 

ئەوە کە پێشتر گۆتمان (واتا پشتگوێخستنى وەڵامدانەوەى پرسیارە فەلسەفەییەکان بۆ خاترى وەڵامدانەوەى ئایینى کە لاى کندى بینیمان – و) دووەم سیستەماتیکییە مەزنەکەى سەدەى نۆیەم ناگرێتەوە: ئەبوبەکر محەمەد ئیبن زەکەرییا ئەلڕازى. ئەم وەک گومانگەرا و ڕەخنەگرێکى ناوداری ئایین دەیگۆت کە فەلسەفە پێشتریی لە ئایین هەیە. وەلێ پەیوەند بە ئەمیشەوە تەنیا چەند بەشێکى بەرهەمە فەلسەفەییەکەیمان پێگەیشتووە، بۆیە داڕشتنێکى سەرجەمییانەى بەرهەمەکەى زەحمەتە. ڕازى هەروەها لە لایەن چەرخى ناڤینى لاتینییەوە دەرککرا، بێگومان سەرەتا نەک وەک فەیلەسوف، بەڵکو وەک پزیشک. ئەو لە ئەوروپا کە بە ناوی “ڕازێس” ناسرا بوو، ڕیزێک نووسینى پزیشکیى بەجێهێشت و ئەمڕۆ پتر لە پەنجا دانەیان ماونەتەوە. ئەم نووسینانە نەک تەنیا پوختەى تێکستى گریکى و ئەرەبین، بەڵکو بەتایبەتى توێژینەوەى مەیدانیى پزیشکین و ڕازى پەیوەندی کردوون بە گۆزارەی تیۆریانەوە، لێرەشدا گۆزارەکانی خۆی ڕەخنەییانە یان بە ڕاستاندن ڕاڤە کردووە. هەر بەم شێوەیە ڕازی تەنانەت ڕەخنە ئاڕاستەی مەزنترین ناسێنراوە پزیشکییەکەی چەرخی ناڤینیش دەکات، واتا گالن، کە پزیشک و فەیلەسوفێکی گریکی-ڕۆمی بوو (129-199). بەرهەمە سەرەکییە پزیشکییەکانی ئەو بریتی بوون لە: ئێنسیکلۆپێدیای “ئەلجامیع ئەلکەبیر” (کۆبەرهەمی گشتگیر)، ئەوجا “ئەلحاوی فی ئەلتوب” (دەفری پزیشکی)، هەڵبژاردەیەکی ئەم نووسینەش ساڵی 1279 لە سیسیلیا بە ناونیشانی “کتێبی پاراستن” (Liber Continens) بۆ لاتینی وەرگێڕرا و ساڵی 1486 لە برێشا (Brescia) بە چاپکراوی بڵاوکرایەوە. ئەوجا لە سەدەی هەژدەیەمدا کتێبەکەی ڕازی کە لەبارەی نەخۆشییە درمییەکان (“لەبارەی ئاوڵە و سورێژە”) نووسیبووی، لە ئێنگلاند بڵاوکرایەوە، ئەوە بێگومان وەک کەرەسەیەک بۆ ئەو ناکۆکییە کە سەبارەت بە شیمانەی کوتانی پاراستن لە ئاوڵە سەریهەڵدابوو. تێکستەکانی ڕازی بەدێژایی چەرخی ناڤین لەپاڵ زانا کلاسیکەکانی ئەنتیکە و “کانۆن ی پزیشکی”یەکەی ئیبن سینادا گرنگترین نووسراوی ناسێنراوی بواری پزیشکی بوون. ڕازی سەر بەو هزرڤانانە بوو کە لە زانستە سروشتییەکان و پزیشکیدا پتر پشتیان بە توێژینەوەی ئەمپیری (تەجریبی) دەبەست نەک زانایانی ناسێنراوی پێش خۆیان وەک دەرچەی هزرین دابنێن. ئەمەش چۆنێتییەکی باڵای بە نووسینەکانی ئەو دەدا و هەر بەو هۆیەشەوە گەلێک بەرز دەنرخێنران. وەلێ هەر خودی ئەو هەڵوێستەی ڕازی لە لایەکی دیکەوە بوو بە مایەی تانوتدان لێی، کە گۆیا ئەو “ئازادانە تێڕوانینەکانی خۆی دەهزرێنێت” و نەک تەنیا پسپۆرە ناسێنراوەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو لە کۆتاییدا سەرجەمی ناسێنراوانیش (ئۆتۆرێتییەکان). ئێمە ئا لێرەدا گەیشتووین بە واتای فەلسەفەیی ڕازی.

  زەکەرییا ئەلڕازى خەڵکى “ڕاى” بوو، ناوچەیەک کە دەکەوێتە باشوورى تارانەوە و تەنیا چەند کیلۆمەترێک لێوەى دوورە. کەواتە ڕازى یەکەم فەیلەسوفى بەواتاى ڕەچەڵەک فارسییە، لێ بۆ ئەو ئەرەبى زمانى زانست بوو و شوێنى کارکردنى سەرەکیشى بەغداد بوو، کە لە سەدەى نۆیەمدا سەنتەرى جیهانى ئیسلامی بوو. ئێمە زۆر کەم لەبارەى ژیانى ڕازى دەزانین: ئەو ساڵى 865 هاتە جیهانەوە، لە ڕاى سەرجەم کانۆنی (پرنسیپی – و) بەشە زانستییە ناسراوەکانى ئەو سەردەمەى خوێند. پێدەچێت ئەو سەرەتا وەک توێژەرێکى ئەمپیرى خۆی بە کیمیاوە خەریک کردبێت کە بە ئەرەبی ناودەنرا “ئەلخیمیا”. ئێمە پێویستە لە لایەک لە “ئەلخیمیا” ڕاڤەیەکى خوازەیی-تەسەوفییانەى کاردانەوە کیمیاییەکان تێبگەین، لە لایەکى دى، لە مەغزایەکى مۆدێرندا، وەک هەوڵدان بۆ پشکنینی سیستەماتیکییانەی پێکهاتەى ماتەرى لێی تێبگەین. هەردووکیان لە زانستى ئەرەبى-ئیسلامیدا تێکەڵ دەبن. ئەمە هەروەها ڕازیش دەگرێتەوە. ڕازى وەک پزیشک گواستییەوە بۆ بەغداد و لەوێ ڕابەرایەتیى دروستکردنى نەخۆشخانەیەکى کرد، کە پێدەچێت هەر خۆی پاشان بووبێت بە بەڕێوەبەرى. ئەو لە کۆتایى ژیانیدا کوێر بوو و ساڵى 925 یان 932 مرد. ئەلبیرونى لەبارەى ناوبانگى ڕازى وەک پزیشک دەگێڕێتەوە: “ئەو لە هونەری چارەسەرکردندا بە ناوبانگێکى بڵند گەیشت؛ پاشا مەزنەکان داوایان دەکرد، بەدوویاندا دەنارد و ڕێزیان لێدەنا؛ ئەو بەردەوام بە ئەوپەڕى پەرۆشەوە خەریکی دیراسە بوو” (Albiruni, 1991, 148). بێگومان فەیلەسوفە کلاسیکییەکانیش سەر بە لێتوێژینەوەکانى ڕازی بوون و لێرەشدا وەک نووسەرێکى زۆر ڕەخنەیى و هەروەها زۆر بەبەرهەم دەرکەوت. بەداخەوە زۆرینەى بەرهەمە فەلسەفەییەکانى بزر بوون. ئێمە بڕێکى زۆرى هزرى ئەو لە داڕشتنى نووسەرانى دیکەوە دەناسین، لێرەشدا هەڵوێستی ڕەتکەرەوەیان بەرانبەر ڕازى ئەو مەترسییە لەتەک خۆیدا دەهێنێت کە بڕێکى زۆرى بیرۆکەکانی تەنیا بەتەزویرکراوى بە ئێمە گەیەنرابن.(1)

فەلسەفەى ڕازى بەتایبەتى پشت بە ئەتۆمیستە گریکییەکان، واتا دێمۆکریت و ئێپیکور دەبەستێت، لێ هەروەها بە “تیمایۆس”ى پلاتۆن. بێگومان ڕازى ئەم دیالۆگەى پلاتۆن لە پوختەکراوەکەى “گالن”دا دەناسێت. ئەو لەم خەریکبوونانەوە گۆڕان دەدات بە کۆسمۆلۆگى و ئێتیک و ڕەخنەى ئایین. هەرسێکیان لاى ئەو پەیوەندییان بە یەکدییەوە هەیە و شێوەیەکى سیستەمى فەلسەفەیى دەخەنەوە. ڕازى سەرەتا لە پێنج پرنسیپى ئەزەلییەوە دەردەچێت: ماتەری، فەزا، کات، دەروونى گەردوونى و ئافرێنەر (خولقێنەر). ئەلبیرونى ئەم دەستپێکەى ڕازى بەم چەشنە پوخت دەکاتەوە:

“هەر پێنجیان (واتا پێنج پرنسیپە ئەزەلییەکە) پێشمەرجى زەروورین بۆ هەر شتێک کە هەیە. ئەوە کە لە بوونەوەردا بە سێنسەکان دەرک دەکرێت، بریتییە لە “هیولە” (کەرەسە – و) (2) کە بەڕێى ئاوێتەبوونەوە فۆرمى وەرگرتووە، ئەوجا لەبەر ئەوەى هیولە لە فەزادایە، ئەوا دەبێت فەزایەک هەبێت. ئەو ڕەوشە جیاوازانە کە ماتەری موئایەشەیان دەکات، بەزەرووری بەندن بە کاتەوە، چونکە هەندێک (ى ڕەوشەکان) زووتر و ئەوانى دیکەیان درەنگترن. هەروەها مرۆڤ بەڕێى کاتەوە لەبارەى ئەزەلیبوون و سەرهەڵداویى، هەروەها لەبارەی زووتر و درەنگتر و هاوکاتێتى دەزانێت. بۆیە دەبێت (کات) هەبێت. لەنێو بوونەوەردا زیندە هەیە، کەواتە دەبێت دەروون (گیان – و) هەبێت، لەنێو ئەوانیشدا زیندەى ئەوتۆ هەن کە ئاوەزمەندن. هەروەها ئافراندن باڵاترین کامیلکردنە، کەواتە بەزەرووری ئافرێنەرێکی دانا و زانا و کامیلکەر هەیە کە ڕژانى ئاوەز لە خودى خۆیەوە بۆ چاککردن (ى مرۆڤ) دەشێنێت” (رازى، رازى ئەلفەلسەفییە، بەیروت، 1982، 195(3))

کاتێک ڕازى لە “هیولە” دەدوێت، لێرەدا ئەوها دەنوێنێت هەروەک ئەو خۆی گرێ بدات بە تێڕوانینی ماتەرییەوە لای ئەڕیستۆتێلیس. وەلێ ئەم ماتەرییە لە ڕاستیدا هەمیشە “ئاوێتەیە”، بێگومان ئاوێتەیەکی پێکهاتووە لە ئەتۆم. کەواتە ماتەری ئەوها نییە کە ئەڕیستۆتێلیس گریمانەى دەکات، واتا ماتەری شیاوى کەرتاندن نییە تا بێدوایەکى، بەڵکو لە بچووکترینی گەردیلەکانیدا بریتییە لە “ئەتۆمۆس” (بەگریکى واتا “نەشیاوى کەرتاندن”). ئێستاش ئافراندنی خودایی هیچی دیکە نییە جگە لە ڕێکخستنی ئەم ئەتۆمانە و بەم ڕێیەشەوە گەردوونى ماتەرییانە (ماتەریەل) دەسازێنێت. کاتێک ئەتۆمەکان ئەزەلین (نەئافرێنراون – و)، بە پێچەوانەوە فۆرمەکەیان تەنیا سەرئەنجامى کردارێکى ئافرێنەرانەیە. کەواتە ئافراندنەکەی خوداش کردارێکە لە کاتدا. ڕازى لێرەدا خۆی بە “تیمایۆس”ى پلاتۆنەوە گرێ دەدات: لە “تیمایۆس”دا دەمیورگى (وەستای – و) ئەفسانەیى، واتا ئافرێنەرەکەى جیهان، گەردوون بە یەک دەگەیەنێت، بێگومان ئەو گەردوونە کە لە بنەڕەتدا کردەکێتییەکی پەتیى ماتەریانە بوو و وەک ئەوەش نە فۆرم و نە دەروونى هەبوو. وەلێ ماتەری بە پێکەوەلکاندنی دەبێت بە سەرجەمێک و “نادیارەکە”ى بوون، واتا دەروونى جیهان یان ئیدێکان، بۆ نێو خۆی وەردەگرێت. (4)

تیۆریی ئەتۆم، وەک سەرئەنجامی ئەمەش تیۆریی جیهانى ماتەریی ئافرێنراو، خودادیدیى ڕازى دیارى دەکەن. سەرەتا بونیادى ئەتۆمى لە لایەنی خۆیەوە ئەزەلییە، ئەوجا خودای ئافرێنەری جیهان ئەو بونیادە ئەتۆمییە وەک سەرجەمێکى ڕێکخراوى پڕمەغزا دەسازێنێت؛ خودا دەروونى پێدەدات، ئەم دەروونەش بریتییە لە ئاوەزى پەتى. گەر خودا لە زەروورەیەکەوە بۆ ئەم ڕێکخستنە ناچار بکرابایە، ئەوسا ئەو چیدى خودا نەدەبوو، بەڵکو تەنیا هۆکارێک دەبوو لە کاتدا؛ ئەوسا دەبوو خودی ئەم هۆکارە دوایەکى بووایە و هەروەها هۆکاری هەبووایە. لەبەر ئەم هۆیە دەبێت خودا تەنیا بە خواستی خۆی گەردوونى وەک ماتەریی ڕێکخراو ئافراندبێت. ڕازى ئەم کردارەى ئافراندن وەک نیشانەى خۆشەویستى و چاکیى خودا دەبینێت. خودا لە بەزەیی خۆیەوە جیهانى ناڕێکخراوى ئەتۆمى دەبووژێنێتەوە، ئەوجا بە ڕژاندنى ناخەکیترین کرۆکى خۆی شیمانەیەک بەم ژیانە دەدات کە لەنێو مرۆڤدا خۆى سەرلەنوێ لە فۆرمى ماتەری جیا بکاتەوە و خۆى لەتەک خودادا بهاوشێوەێنێت. کەواتە توانستى ئاوەز لاى مرۆڤ نیشانەیەکە بۆ خۆشەویستیى خودا، لێرەشدا ڕازى سەرلەنوێ پشت بە “تیمایۆس”ى پلاتۆن (30a) دەبەستێتەوە. ڕازى درێژە بەو ئافراندنەی جیهان دەدات کە لە “تیمایۆس”دا داڕێژراوە، ئەویش کاتێک جیهان وەک دوایەکى (کۆتامەند) دیارى دەکات. کۆتایى جیهانى ئافرێنراو لەو ساتەدایە کە دەروون دەگەڕێتەوە بۆ دۆخە سەرچاوەییەکەى هۆشەکێتیى پەتى، واتە “بۆ لاى خودا دێت”. لەبەر ئەم هۆیە ئەرکى مرۆڤان ئەوەیە کە خۆیان بە یاریدەی فەلسەفە بهۆشێنن و بەوەش خۆیان لە ماتەری جیا بکەنەوە.

لێرەوە پرسیارێک سەرهەڵدەدات: گەر دەروونى هۆشەکى ی ئازادکراو لە ماتەری، باشترینى سەرجەم ڕەوشە شیاوەکان بێت، ئیدی ئایا لەبەر چە هۆیەک خودا لێرەبوونى (وجودی) ماتەرییانەی ئافراند؟ پەیوەست بەم پرسیارەوە ئەبو حاتەم ئەلڕازى (932 مردووە) دانوستاندنێکی نێوان خۆى و زەکەریا ئەلڕازی دەگێڕێتەوە (al-Munazarat, ar-Razi 1982, 291-316). بەم پێیە وەڵامى ڕازى پەیوەند بەم پرسیارەوە ئەوە بووە، کە گرێدانێک لە نێوان دەروون و ماتەریدا خۆزگەى خودا بووە، ئەویش تاکو دەرفەتێک بە دەروونى توانامەند بۆ ژیری (vernunftbegabt) بدات کە پەیوەند بە قەدەری خۆیەوە ئازادانە ئیختیارێک بکات. ئاخر دەروونێک کە ئازادانە کردار بنوێنێت، باشترە لە دەروونێکی جڵەوگیراو. ئا لێرەدا گەردووندیدیى ڕازى دەچێتە نێو ئێتیکەکەیەوە. مرۆڤ بوونەوەرێکى دەرووندار و ئاوەزمەندە، بۆیە هەروەها بوونەوەرێکى ئازادە. ئەو بە کردارى ئافراندنی خودا داواى لێکراوە کە خۆى فۆرمى لێرەبوونى دیارى بکات. ئەو بێگومان دەتوانێت بە کایەى ماتەرییەوە پابەند بمێنێتەوە، وەلێ ئەو لەم ڕەوشەدا ناتوانێت بە لێرەبوونێکى ڕاستینە بگات؛ ئەو هەروەها دەتوانێت بەڕێى هۆشەکێتیى خۆیەوە هەڵزنێت بەرەو فۆرمێکى باڵاترى لێرەبوون، کە ئیدی ڕزگاری دەبێت لە مەزنەگوناهى پێکەوەگرێدانەکەی ماتەری و هۆش. بێگومان ئەم مەزنەگوناهە لەو شێوەیەدا نییە کە لە تێڕوانینى بیبلیانە و قورئانیدا جەختی لێدەکرێت، واتا “دواى” ئافراندن سەرهەڵنادات، هەروەها بەند نییە بە گوناهى خودى مرۆڤەوە (ئادەم و حەواوە – و)، بەڵکو لەنێو خودى کردارى ئافراندنی خودادایە. پێدەچێت هەروەک خودا بییەوێت نەهێشتنی ئەو گوناهە کە ئەو خۆى لە ئافراندنی جیهاندا کردوویەتى، بۆ مرۆڤ جێبهێڵێت. نەهێشتنی گوناهەکە، هاوشێوەى نوێپلاتۆنیزم، بە بزووتنێکى هەڵچوو دەشێت، کەواتە ئەمیش پشت دەکاتە فۆرمى ماتەرییانەی یان فۆرمى زەمینیانەى لێرەبوون، هێندە نەبێت کە ئەم بە پێچەوانەى نوێپلاتۆنیزمەوە بەبێڕێزى لە لێرەبوونى ماتەرییانە ناڕوانێت. ڕازى لە نووسینە گەیەنراوەکەیدا بە ناونیشانى “شێوازى ژیانى فەلسەفەیی” (ئەلسیرە ئەلفەلسەفییە، 97-112) بەرگرى لە خۆی دەکات وەک کەسێک کە پابەندی نموونەى کەسی “دانا” بووە، ئەم دانایەش بە دیدی ئەو لە سۆکراتێسدا بەرجەستە بووە. ئێمە بێگومان لێرە سۆکراتێسى ترادیسیۆنى ئەرەبیمان هەیە کە تێکەڵکراوە بە مۆرکەکانى دیۆگینێسى سینۆپەیى: هەروەها سۆکراتێسەکەى ڕازیش لەنێو کووپەیەکدا و تەنانەت هەندێک جار لە بیابانێکدا دەژى (5). پاشان، وەک ڕازی دەبێژێت، سۆکراتێس واز لەم شێوازە ئاسکێزییەی (زاهیدییەی) ژیان دەهێنێت تاکو خۆى بۆ فەلسەفە تەرخان بکات، ئەم فەلسەفەیەش هەروەها واتاى دانایى پراکتیکییانەى ژیان دەگەیەنێت، چونکە سۆکراتێس دەچێتە پەیوەندیی هاوسەرییەوە، زارۆک دروست دەکات، چێژ لە خۆراکى بەتام وەردەگرێت و (بە ڕێژەیەکى کەمتریش) لە شەراب، جگە لەوە وەک هاوڵاتى فرمانەکانى خۆى بەجێدەگەیەنێت، ئەویش کاتێک لەدژى دوژمنانى شارەکەى دەجەنگێت. کەواتە دوژمنایەتیکردنی پەتیى لەش و ئەوجا ئاسکێز (زوهد) ڕێگەیەک نین ڕووەو لێرەبوونێکى هۆشەکییانەى باڵاتر، بە پێچەوانەوە تەقەلادانى فەلسەفەیی ئەو ڕێگەیە پێکدەهێنێت، بێگومان تەقەلادانێک کە گەرچی دەیەوێت خۆى لە لەش جیابکاتەوە، سەرەڕای ئەوە نابێت لەتەک لەشدا بکەوێتە ناکۆکییەوە، بەڵکو گەرەکە ڕێگەیەکى نێوانى بگرێتە بەر.

ئەم تێڕوانینە هەروەها لەتەک تێڕوانینێکی ڕازیى پزیشکدا یەکدەگرێتەوە کە ئەو سەبارەت بە پەیوەندییەکانى موئاناتی ئۆرگانى و پسیکۆیی هەیەتی. کاتێک گالن، لەتەک ئەویشدا ژمارەیەکى زۆری شوێنکەوتووانی لە چەرخى ناڤیندا، بڕوایان وا بوو کە ڕەوشی پسیکۆ بەندە بە ساغیى لەشەوە، ئەوا ڕازى خۆگرێداو بە ڕەچاوى مەیدانیانەى نەخۆشخانەییەوە ئەم ڕوانگەیە هەڵدەگێڕێتەوە: پسیکۆ دەشێت مایەى نەخۆشکەوتنى لەش بێت یان نیشانەی نەخۆشیی لا دیاربهێنێت، بەبێ ئەوەى لێرەدا نەخۆشییەکى ڕاستینەى ئۆرگانى لەگۆڕێ بێت. بەم شێوەیە بیرۆکەی نەخۆشکەوتنى پسیکۆسۆماتى (پسیکۆ-لەشەکی) دێتە ئاراوە و بەتەواوى لە لایەن پزیشکیى ئەرەبى-ئیسلامییەوە وەردەگیرێت. بۆ نموونە پزیشکە ئیسلامییەکان هەوڵیان دەدا کە تا ڕادەى شیان بە ئانامنێزەیەکی تەواوەتی و گشتگیر هۆکارى “دەروونیانە”ى سەرجەم نیشانەکانی نەخۆشی بدۆزنەوە. کەواتە بۆ ڕازى ڕووکردنە هۆشەکێتی گرنگترە لە پشتکردنە لەشەکێتى. ئەم هەڵوێستە بۆ کەسی “دانا” کە نموونە و ئیدیالى ڕازییە، واتایەکی ئەوتۆ دەگەیەنێت کە ئەو خۆى وەک بەرپرسیار دەبینێت “لە چاکێتیى بێسنوور و کۆششکردن بۆ خاتری پێشکەوتنى سەرجەم مرۆڤان”: “ئەو ژیانە کە فەیلەسوفە مەزنەکانى ڕابردوو بەڕێوەیان بردووە، دەشێت بە چەند وشەیەکى کەم دیارى بکرێت: ژیانی بەو چەشنە بەدادییە بەرانبەر سەرجەم مرۆڤان” (Zit. Nach Jockel, 131, 1981). ئێمە، وەک بوونەوەری ئاوەزمەند، خاوەنی ئازادین بۆ وەرگرتنی ئەو هەڵوێستە، وەلێ ئێمە هاوکات بانگکراوین بۆ ئەوەی خۆمان بەڕێى فەلسەفەوە کامیل بکەین. بە هەر حاڵ، ئاوەز میدیەمەکەیە چە بۆ خەڵاسی کەسى خۆ و چە بۆ بەڕێوەبردنى ژیانێکى چاک و بەداد. هەروەها ڕازى لێرەشدا ڕەهەندی بەگەڕخستنەکەى کارکردن بە ئاوەز دەبینێت، ڕەهەندەکەش بەشێکە لە پلانى خودایانەى ئافراندن:

“ئافرێنەر زەینی پێداین تاکو بەڕێیەوە هەر پێشکەوتنێک بەدیبهێنین کە گەرەکە بەگوێرەی جۆری خۆمان و ئەودنیاش دەرگیری بین. ئەوە مەزنترین چاکەی ئافرێنەرە لەتەک ئێمەدا، هیچ شتێکیش پڕبەهاتر نییە لە مشورخواردنی ئەو بۆ پێشکەتن و سوودی ئیمە. […] ئێمە بە یاریدەی زەین لە شتی ئەوتۆی نامۆ و ئەوبەرەکی تێگەیشتووین کە پێشتر نهێنی و لێمان شارراوە بوون. ئێمە بە یاریدەی زەین ڕووبەری زەمین و ئاسمانمان ناسی، یان بارستایی خۆر و مانگ و ئەستێرەکان، دووری و بزووتنیان. تەنانەت بە یاریدەی زەین گەیشتین بە مەئریفەی ئەو مەزنە، هینی ئافرێنەرمان، ئەوەش شکۆمەندترین بوو کە ئێمە هەوڵی گەیشتمان پێی دەدا و سوودمەنترین دەستکەوتیشمان بوو. […] کە ئەمە بێت بەها و پلە، نرخاندن و واتای زەین، ئیدی هەقە لە پێگەی باڵای خۆی داینەگرین یان بە هەر شێوازێک ڕسوای نەکەین، بەڵکو لە هەموو دۆزەکاندا ڕاوێژی پێبکەین، ڕێزی بگرین و پشتی پێببەستین، ئەویش بەوە کە دۆزەکانمان بەگوێرەی فەرمانی ئەو بەڕێوەبەرین و هەر بەگوێرەی فەرمانی ئەویش کۆتاییان پێبهێنین.” (هەمان سەرچاوەی پێشوو، لا 129 بەدوواوە)

کەواتە بە دیدی ڕازى نەک خودا، نەک پەیڤى خودا کە لە نووسراوێکى سروشیدا تۆمارکراوە، پێوەری گەرەکی بایەخپێدانە لە لایەن مرۆڤەوە، بەڵکو بڕیارى ئاوەزی خۆیی ئۆتۆنۆم پێوەرە. هەر بەگوێرەی ئەم بنەمایە ڕازى هەڵوێستێکی ڕەخنەیى، بەڵێ ڕەتکەرەوە بەرانبەر ئایینە سروشییەکان وەردەگرێت. بە بڕواى ئەو پەیامهێنى (پێغەمبەرایەتی) شتێکى ناپێویستە، چونکە مرۆڤ تەنیا بە کۆششى فەلسەفەیی خۆی، واتا بە کۆششى هۆشەکى، دەتوانێت خەڵاسی خۆیی بەدیبهێنێت. سەرجەمی مرۆڤان دەتوانن ئەم ڕێگەیە بگرنە بەر. ڕازى بەم تێڕوانینە یەکسانگەرییە بەئاشکرا لە سەرجەم فەیلەسوفانی دیکەی ئەرەبى-ئیسلامی جیا دەبێتەوە، کە گەر تەنانەت جەختیان لە باڵادەستییەکەی جیهاندیدیى فەلسەفەیى-ئاوەزمەندانە کردبێت، هێشتا هەر هەموویان نزیکەى بە یەک دەنگ دەیانگۆت کە پەیامهێنی، وەک ڕێبازێکی دانایى، پێویستە بۆ گەلی سادە. جگە لەوە ڕازى تێڕوانینێکی ڕەخنەیی سەبارەت بە خودى ئایینیش هەیە. ئەو دەبێژێت کە نەشیاوە خودایەکى میهرەبان و بەداد هەرگیز پەیامى خۆى بۆ گەلێکى “هەڵبژێرراو” (ئەلموختار) بنێرێت. گەر هەر یەکەى ئایینەکانى یەهودى و کریستیانی و ئیسلام بەرانبەر یەکدى جەخت لە بەربژێریی خۆی بکات، ئەوا لەو ڕاگەیاندنەدا بڕوایەکی چەوت خویا دەبێت کە تەنیا ناکۆکى و جەنگی لێدەکەوێتەوە. هەر بەگوێرەی ئەم تێڕوانینەش پەیامهێنانى هەر یەکەى ئایینەکان گومانی ئەوەیان لێدەکرێت کە خۆیان تەنیا لە تەماحى دەسەڵات و لەخۆباییبوونەوە بە پەیامهێنى خودا دانابێت، کە ئیدی بەو ڕێیەوە مرۆڤانیان فریوداوە و خستویاننەتە نێو ناکۆکیى بێواتاوە. ڕەنگە گۆتەی “سێ فریودەرەکە” (De tribus impostoribus) کە لەبارەی موسا، ئیسا و محەمەد دەربڕراوە و لە چەرخى ناڤینى کریستیانی و هەروەها ئیسلامیشدا بڵاوبوو، ڕاستەوخۆ بۆ ڕازى بگەڕێتەوە، جا گەرچى هیچ کتێبێکى ئەو لەم بارەیەوە بە ئێمە نەگەیەنراوە.(6) لە سەدەکانى ئایندەدا تەنانەت زانایانى ڕەخنەیى و واتامەندى فەلسەفەى ئیسلامى خۆیان بە تووڕەییەکی زۆر کەم شارراوە لەبارەی ڕازى دەردەبڕن، ئەمەش پێشانى دەدات، کە ڕەخنەى ئەو لە ئایین بەڕاستى بنەڕەتى و ڕیشەیى بوو. سەبارەت بەمە ئەلبیرونى تێبینى دەدات:

“ئەو لە ڕووى ئایینەوە نەک تەنیا بەوە ڕازی بوو کە سەرکەشانە ئایین پیشتگوێ بخات یان بێدەنگانە وەلاوەی بنێت، بەڵکو ئەو تەنانەت دەستی دایە تەوسگرتنە ئایین و بە بەرهەمى خێو و شەیتانی دەدەنا. […] مرۆڤ دەتوانێت ڕاستاندنى ئەم دەربڕینانەم لە کۆتایى کتێبەکەیدا لەبارەى پەیامهێنى ببینێت، کە ئەو تێیدا ئابڕوبەرانە لەبارەى پیاوانى شایانی ستایشکردن دەدوێت. ڕووهەڵماڵراوییەکى بەم چەشنەش بێئەدەبییە” (ئەلبیرونى، 1991، 146).

ئەم دەربڕینە گەلێک بەواتایە بۆ نرخاندنى قۆناغى “کلاسیکى”ى کولتوورى ئەرەبى-ئیسلامى، ئەویش چونکە ڕازى دەیتوانى تێڕوانینى ئەوها ڕادیکالی هەبێت بەبێ ئەوەى لەتەک نوێنەرانى ئۆرتۆدۆکسیى ئایینیدا یان دەسەڵاتى دەوڵەتدا بکەوێتە ناکۆکییەکەوە. ئەمە سەرلەنوێ نیشانەیەکە بۆ کەشى لیبەرالى هۆشەکى کە لە چەرخى ناڤینى ئیسلامیدا لایەنى کەم تا ڕادەیەک سەروەر بوو. وەلێ ئەوە تێگەیشتنێکی سەهوو دەبێت گەر ڕوانگەیەکى ئاتێئیستى (ئیلحاد) بدرێتە پاڵ ڕازى. لە ڕاستیدا ڕەخنەى ئەو لە ئایین تا ئەو ڕادەیە ئایینییە، کە خوداى ئافرێنەری میهرەبان نەک تەنیا جیهانى ماتەری ى لە پەیوەندیدا بە هۆش و دەروونەوە ئافراندووە، بەڵکو ئەو بە ڕژانى خۆی دەرفەت بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنێت کە ببێت بە بوونەوەرى هۆشمەند. وەلێ خوداکەى ڕازى خوداى فەیلەسوفەکانە، نەک خوداى کتێبە پیرۆز و دۆگمە ئایینییەکان. بەتایبەتى بەم خوادیدییە ئاوەز لاى ئەو پێشتری وەردەگرێت. ئەمە و جەختکردنە زۆرجارییەکەى ڕازى لە بەرپرسیاریى مرۆڤ بۆ کردارى بەداد و چاک، دەیکەن بە هومانیستێکى مەزنى فەلسەفەى چەرخى ناڤین.

     ڕەخنەى ئایین لای ڕازى هەڵوێستێکی بێهاوتا نەبوو لە مێژووى هزرى ئەرەبى-ئیسلامیدا  – وەک چۆن زۆر جار نووسینە ئەوروپییەکان جەختی لێدەکەن. ئیبن ئەلڕەوەندى (نزیکەى 910 مردووە)، کە پێدەچێت خەڵکى وڵاتى فارس بووبێت، لە ڕازى ڕادیکالتر بوو. ئەو سەرەتا سەر بە نێوەندى موئتەزیلە بوو، هەروەها تیۆلۆگێکى ناسێنراو و ڕێزلێگیراو بوو. وەلێ پێدەچێت کە بیروباوەڕە موئتەزیلەییەکان نەیانتوانى بێت تینوێتیى ئەو بۆ زانین بشکێنن و وەڵامى پرسیارە ڕیشەییەکانى بدەنەوە. کۆششى تیۆلۆگى-فەلسەفەیى ئیبن ئەلڕەوەندی لە کۆتاییدا گەیشت بە ڕەخنەیەکى ڕادیکالى ئایین، وەلێ ئەوە بە چەشنێک کە ئیدی نەک تەنیا پەیامهێنیى وەک شتێکى زیادە دەبینی، بەڵکو تەنانەت قورئانى بە “پەرجو”ى سروشى خودایی دانەدەنا، بە پێچەوانەوە دەیگۆت کە قورئان تەنیا هەوڵێکى ئەدەبییە لەنێو کولتوورى ئەرەبیدا. “پەرجو” بۆ ئیبن ئەلرەوەندى هیچى دیکە نەبوو جگە لە “وەهم” یان فریودان. ئەو هەروەها سەرجەمى ئەو دۆگمە ئایینییانەى ڕەتدەکردەوە کە بە ئاوەز بەڵگەیان بۆ نەدەهێنرایەوە، لێرەشدا بە بڕواى ئەو زۆرینەى دۆگمە ئایینییەکان بەدەر بوون لە بەڵگەهێنانەوەی ئاوەز. کەواتە هیچ جێى سوڕمان نییە کە ئەلڕەوەندى لە چاوى موسڵمانانی ئیمانداردا زەندیقێکى پڕمەترسى بوو، وەک سەرئەنجامى ئەمەش بەرهەمە فەلسەفییەکەى، بەهێزتر لەوەى ڕازى، بەر نالێبوردەیى و هۆشی ئینکاری سەردەمى پاش خۆى کەوت: ئێمە تێڕوانینە فەلسەفەییەکانى ئەلڕەوەندى زۆر ناتەواو لە داڕشتنەکانى دەستى سێیەمەوە دەناسین، داڕشتنەکانیش تەواو هێرشبەر و دوژمنانەن، بۆیە ناتوانین بەوردی لەبارەى فەلسەفەى ئەلڕەوەندى بدوێین. ناوبانگى ئەو تەنیا وەک ڕەخنەگرێکى ڕادیکالى ئایین ماوەتەوە. باوەجو ڕەخنەى ئایین زۆر دەرخراوتر وەک لە فەلسەفەدا لاى هەڵبەستڤانان دەبینرێت. ئەبو نەواس (753-811) گاڵتەجاڕێکى ساتیری بوو لە دژى هەموو شێوەیەکی دۆگماتیزم و دوژمنایەتیکردنی حەزەکان. سرودەکانى سەبارەت بە خۆشەویستى و شەراب بەناوبانگن. هەروەها بە نموونەى ئەبو ئەلا ئەلمەئەری (975-1058) دەگەین بە هەڵبەستی هزریی فەلسەفەیى. ئەو لە هەڵبەستەکانیدا وێنەى پەیامهێنانى ئایینە جیهانییەکان، واتا وێنەی “سێ فریودەرەکە”، گرێ دەدات بە ئاشکراکردنی ئەو ڕەوشەوە کە چۆن ئایین کراوە بە ئامرازی سیاسی: “ئەو مەزهەبە جیاوازانە کە تەفرەقە لە نێوانتاندا چێدەکەن / تەنیا هەڵبەستراون بۆ مسۆگەرکردنی دەسەڵاتی دەسەڵاتداران” (Zitiert nach Jockel 1981, 169).

 پەراوێز

(1) بڵاوکراوەیەکی بەرهەمە کەمەکانی ئەو کە بە ئێمە گەیشتوون، هەروەها هەواڵنامەکانی سەردەمانی درەنگتر لەبارەی فەلسەفەکەی لە ساڵی 1939دا بە ناونیشانی “ڕەسائیل فەلسەفییە / Opera Philosophica” بە ئەرەبی لە بەردەستدان.

(2) “ئەلهەیولا” بەئەرەبیکردنی “هیولە”ی گریکییە؛ لێرە نەک تەنیا بۆ ماتەریی بەرجەستە بەکارهێنراوە، بەڵکو لەکاتی ئەڕیستۆتێلیسەوە ئەم واتایەش دەگەیەنێت: “شیاو بۆ فۆرمپێدان”، کەواتە: شیمانەی فۆرم لە پەیوەندیدا بە کردەکێتییەوە.

(3) لە: ئەلبیرونی، فی ئەلقودەما ئەلخەمسە (“لەبارەی پێنج پرنسیپە ئەزەلییەکە“)، 191-216.

(4) هەروەها ئەم بەشەی کۆسمۆلۆگییەکەی ڕازیمان وەک هەواڵ لە دەستی دووەمەوە پێگەیشتووە، لە لایەن ناسڕی خوسرەو: “لەبارەی دەروون و کۆسمۆس” (بڕوانە ئەڵڕازی 1982، 282-290).

(5) پزیشک و زانا ئیبن جولجول ی کۆردۆبەیی (944-994) زۆر جوان ئەم وێنەیەی لە وەسفکردنی سۆکراتێسدا داڕشتووە. بڕوانە: Fleischhammer 1991, 139f..

(6) پێدەچێت سەرای کایزەر فریدریشی دووەم کە سەر بە خانەوادەی شتاوفەکان بوو، ئەم ڕەخنەیەی ئایینی بە چەرخی ناڤینی لاتینی ناساندبێت. ئەم کایزەرە لە نیوەی یەکەمی سەدەی سیازدەدا پەیوەندییەکی چڕی بە جیهانی ئیسلامییەوە هەبوو، هەروەها ناسرابوو بە کراوەیی و لێبوردەیی بەرانبەر کولتووری ئیسلامی. بۆ یەکەم جار ساڵی 1562 ناوی کتێبێک بە هەمان ناونیشانەوە هاتووە، یەکەم داڕشتنە چاپکراوەکەی ساڵی 1688. ڕەخنەیەکی ئایین کە ساڵی 1719 بە زمانی فەڕەنسی نووسراوە، تەنیا بە ناونیشانەکەی لەتەک ڕەشنووسە ئەرەبییەکەدا یەکدەگرێتەوە.

سەرچاوە:

Geert Hendrich, Arabisch-Islamische Philosophie, Frankfurt / M 2005

فەرهەنگۆک

ئانامنێزە: یادهێنانەوەی مێژووی نەخۆشییەکانی پێشین

پسیکۆسۆماتی: (پسیکۆ، واتا ژیانی ناخەکی، سۆماتی، واتا لەشەکی) ئەو نەخۆشیانەن کە هۆکارەکانیان بەتەواوی ئۆرگانیانە ڕوونناکرێنەوە. پسیکۆسۆماتیک ڕێبازێکی “سەرجەمیانە”ی چارەسەرکردنی نەخۆشییە.




رەهەندییە ئینشانووس و نەرجسییەکان: شێتخانەی نەژادیی.. کامیار سابیر

لێرەدا کە جەخت لە رەهەندییەکان ئەکرێتەوە، ئەمانە گرووپێک بوون وەکو ئاردی ناو دڕک، تەرتە و وەرتە بوون، بەشێکیان بوون بە موبایەعەچیی دەسەڵاتی سیاسیی و موهەڕیجانە، هەلاهلهێلە بۆ پادشای دەوڵەتە کوردییەکەی موخابەراتی تورکیا لێئەدەن، بەشێکیان، خەریکی فەلسەفە و رۆمان و بابەتی شیعریین، بەشێکیشیان، خەریکی تەخویینکردنی هەموو ئەوانەن کە رەخنە لە بۆچوونە نەژادیی و نەتەوەییەکانیان ئەگرن، ئەمانەی دوایی، رەخنەگرانیان، زۆر نەرجسییانە بە ئینشانووس لە قەڵەم ئەدەن، بەڵام تێکستەکانی خۆیان، لەگەڵ تێکستی نووسەرە راستەوخۆکانی دەسەڵاتدا نا، بەڵکو لەگەڵ ئەوانەی لە مێدیای سێبەر و سۆشیاڵ مێدیادا ئەنووسن، نەک هەر پارچە و بورغویان بۆ یەکتر ئەبێت، بەڵکو، وەکو ئەجێندای سیاسیی، وەکو حیقدی نەژادیی و قیین و غوبن لە ( جیۆگرافیای عێراق و پێکهاتەکانی)، رێکوڕەوان، لە رووی ستراتیژیی و تاکتیکییەوە، خزمەتی ئەو پرۆژە موخابەراتییە تورکییە ئەکەن کە بە پرۆژەی سەربەخۆیی ئابووریی، دەستی پێکرد و بە داعش و ریفراندۆم، ویستیان، بە مۆری لکاندنەوەی ویلایەتی موصڵ بە تورکیاوە( هەرێمی کوردستانی عێراق بە کەرکوکیشەوە)، لاشەی عێراقی عەرەبیی( بە قەولی رەهەندییەکان) هەڵبدڕن و ریخۆڵەکانی عێراق، وەکو مارمارۆکە، بە دۆی دەوڵەتی کوردییەوە، بخۆن.

ئەم شێتخانە نەژادییە لە ژێر ناوی ئەکادیمییبووندا کە زۆر بە خۆیاندا هەڵئەدەن و سەنای خۆیان ئەکەن، بەڵام ئاستی ثەقافیی و مەعریفییان، ئاستی فیکری سیاسییان، رێک لە ئاستی ئەو رەیعخۆر و بندیوارانەی مێدیا سێبەرەکانی دەسەڵات و ئەوانەدایە کە ئەیانویست بە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان، بەغداد نغرۆ بکەن و یان ئێستا دوعا ئەکەن شەڕێکی ناوخۆیی شیعە و شیعە روو بدات و لافاوی خوێن، عێراق رابماڵێت! دەی ئەم رەهەندییە نەرجسییانەیش، تەمەننا ئەکەن عێراق هەڵوەشێتەوە و بەردەوام باسی ئەوە ئەکەن کە عێراق شوناسی نییە و نابێتە وڵات، تەنانەت زۆرتریش ئەڕۆن و ئومێدەوارن ئێرانیش هەڵوەشێتەوە، تا بە کامی دڵە نەخۆشە نەژادییەکەی خۆیان بگەن و دەوڵەتی کوردیی مورتەزیقەی سەر بە تورکیا، بە چاوی خۆیان ببینن! ئەم نووسەرە رەهەندییانە، دێن دیکۆرات و زەخرەفە بۆ تەئەمولاتە سیاسیی و خۆزگە ئایدیۆلۆژییەکانیان، بەوە ئەهێننەوە کە کوردایەتیی، وەکو شوناسێکی کولتووریی کورد، سەیر ئەکەن و لەبەرامبەر ئەو بۆچوونەدا، دایئەنێنن کە پێیانوایە عوروبە، بە مەعنای هەوییەی گەلی عەرەب و زمانی عەرەبیی و مێژوو و کولتووری عەرەبیی، دێت. مێژوونووسانی عەرەب، عەبدولعەزیز ئەلدوریی و محەمەد عابد ئەلجابریی…تاد، کە مێژووی عوروبە، بۆ پێش سەردەمی ئیسلامیش ئەگێڕنەوە، لەگەڵ قەومییەی عەرەبییدا، جیایان ئەکەنەوە. دیارە ئەم تێگەیشتنە ئیشکالییاتی سیاسیی، مێژوویی، کولتووریی و ستراکتۆرییشی هەیە، بەڵام ڤێرژنە کوردییەکەی ئەم جۆرە عوروبە کولتووریییەی ئەو نووسەرە عەرەبانە، باسی ئەکەن، کوردایەتیی ناگەیەنێت بەڵکو کوردەوارییەکەی خۆمان ئەگەیەنێت!

لە واقیعدا، چەمکی”کوردایەتیی”، رێک ناسیۆنالیزمە عەرەبیی و ناسیۆنالیزمە تورکییەکەیە، بەڵام بە ڤێرژنی کوردیی، پێشتر بە درێژیی لەگەڵ”هونەر تۆفیق”دا، لە توێژیینەوەیەکدا باسی ئەوەمان بە وردیی کردووە کە لە رووی مێژوویی و سیاسیی، کولتووریی و ئایدیۆلۆژییەوە، کوردایەتیی، کۆپی و پەیستی ” القومیة العربیة”یە و قەومییەی عەرەبییش( ناسیۆنالیزمی عەرەبیی)، مۆتیڤەکەی لە ناسیۆنالیزمی تورکییەوە، کەوتە بواری پراکتیکەوە، بە دڵنیاییشەوە، ناسیۆنالیزمە تورکییەکەیش، بە تایبەتیی لەسەروبەندی داغانبوونی ئیمپراتۆریای عوثمانییدا، سوود و ئیلهامی لە هەردوو ڤێرژنە فڕانسیی و ئاڵمانییەکەی ناسیۆنالیزمی ئەوروپیی، وەرگرتووە. بە لەبری دانان، حرکة القومیة الکردیة، لەبەرامبەر حرکة القومیة العربیة دا شاخیان لەیەک گییر کردووە و دواتر القومیة الکردیة( ناسیۆنالیزمی کوردیی)، بە جەڕاندنی کوردیی، “الکردیة” بووە بە کوردییەت، کوردییەتیش، جەڕاندنی زیاتری بەخۆیەوە دیوە و بە کوردایەتیی( کوردایەتی) جێکەوت بووە. بە کورتیی و پوختیی، کوردایەتیی رەگێکی سیاسیی، ئایدیۆلۆژیی و فیکریی هەیە و لە دوورونزیکەوە، پێوەندیی بە جڤاکە کولتووریی و زمانیی و کۆمەڵایەتییەکەی “کوردەواریی”ەوە نییە، هەروەها پێوەندیشی بە ئۆنتۆڵۆژیای کوردبوونەوە نییە. بەیەک رستە، کوردایەتیی، رێک پۆتێنشیاڵی( پۆتێنسیاڵ) ناسیۆنالیزمی کوردییە و زیاتریش ناسیۆنالیزمە نەژادییەکەیە، لە دە ساڵی رابردوویشدا، بە حوکمی ئەوەی ماڵی بارزانیی، کونترۆڵی حکومەتداریی و دەسەڵاتیان کردووە، لەگەڵ بوعدە طائیفییەکەی ئەردۆغان و سوننەکانی عێراق( بە تایبەتیی عوروبییە بەعثییەکان)دا، ئاوێزانیان کردووە، زیاتر رەهەندێکی طائیفیی وەرگرتووە.

ستێریۆتایپی کوردایەتیی، ئەم رەهەندییە نەژادیی و نەرجسیی و ئینشانووسانە، یان بە زمانی خاکیی، کڵێشەییبوون و دەقگرتن بە خووی سیاسیی و غوبنی ئایدیۆلۆژیی کوردایەتییەوە، ئەوەندە دوور رەتاندوونی بۆ ناو جەنگڵستانی ئایدیۆلۆژیی و وەهمی سیاسیی شاعیرانە، بە کاڵیی و بە کوڵاویی، لەبری کوردایەتیی، کوردبوون، تەوظیف ئەکەن. ئەم سیستەمە فۆنەتیکیی و زمان جەڕاندن و فێڵە زمانیی و کەیدە سیاسییە بەرجەستەیە، جۆرێکە لە ناز و کولانەوەی زامە شیعرییەکانی ئەو دونیا هەواجیسەی کوردایەتیی، لە روویان نایەت، باسی کوردایەتیی بکەن، چونکە ئەزانن ئەوەندە هەڵشەپێنراوە و راستەوخۆیش بە ناسیۆنالیزمە تاڵانیی و چەتەگەریی و عەمالەتە ئیقلیمییەکەی بنەماڵە سیاسییەکانی کوردستانی عێراقەوە، شەتەک دراوە، دێن گەمەی زمانیی، شیعریی، ئەدەبیی و کلاواتی ئەکادیمیی ئەکەن و بە لەبری دانان، کوردبوون لەبری نەهجە نەژادییەکەی کوردایەتیی، تەبەنیی و تەجەلا ئەکەن.

ئەم تێکەڵکردنەی کوردبوون و کوردایەتیی، دوو جۆرە، یەکەمیان ئەوەیە بە نەزانیی و خاکەسەرایی ئەکرێ کە لە نەهجی سیاسییدا، جەهالەتی واضیح( conspicuously ignorant)ی پێئەگوترێ. دووەمیان، بە عەمدەن و بە ئەنقەست و بە ساختەچییەتیی ئەیکەن، لە روویان نایەت، داکۆکیی لە هەیبەت و مێژووی پڕ لە فەشەل و پڕ لە عەمالەتی ئیقلیمیی کوردایەتیی بکەن، تەنانەت جورئەت ناکەن خاوەندارییەتیی لە ناسیۆنالیزمی کوردایەتییش، بکەن، چونکە ئەوەندە مێژوویەکی ناشیریینی هەیە و هاوکات ئەوەندە بەر رەخنە دراوە، وەهمێکی سیاسیی، کولتووریی و زمانییان داهێناوە( دیارە ئیلهامیان لە تەوظیفی کوردبوونەکەی ئۆجەلان وەرگرتووە)، دێن تەجسیدی کوردایەتیی و ناسیۆنالیزمە نەژادیی وسوننییگەراییەکە، لە ژێر ساباتی کوردبووندا، ئیستیبیانی کڕووزانەوە و خۆخواردنەوەی بۆ ئەکەن.

ئەم رەهەندییە مێنتاڵ شاعیرییانە، غەم و هەمی ئەوەیانە کە ناسیۆنالیزمی کوردیی، بە دڵنیاییەوە لای ئەوان کوردایەتیی و لە ژێر زەبری رەخنەی فیکریی و سیاسییدا، ئەیکەن بە کوردبوون، جا ئەم کوردبوونەی ئەوان تەوظیفی سیاسیی بۆ ئەکەن، جۆرێکە لە درۆودەلەسە ( falsity) لەگەڵ گەلی کورد و لەگەڵ ناخی خۆیشیاندا، ئەیکەن. هاوکات، حەماسەتی نەژادییان هەیە کە ئەم کوردایەتییە، دەوڵەتۆکەیەکیان بۆ دروست بکات! ئەندەرسن لە جڤاکە وێنەکراوەکاندا( ئێدیتی ١٩٩١)، رەخنەی توند لەو بۆچوونەی ئێرنست گێڵنەر ئەگرێ کە پێیوایە فیکری ناسیۆنالیزم، نەتەوە دروست ئەکات، ئەندەرسن ئەمە نەک هەر بە هەڵەیەکی سیاسیی و زانیاریی چەواشە و ئیرادەگەریی ئایدیۆلۆژیی ئەخوێنێتەوە، بەڵکو ئەو داهێنان و دروستکردنی نەتەوەیەی گێڵنەر، جەختی لێئەکاتەوە، ئەندەرسن بە درۆودەلەسە( falsity) ئەیچوێنێ و پێیوایە کە نەتەوەکان، جڤاکی وێنەکراون و لە سیستەمێکی کولتووریی و کۆمەڵایەتییدا، ئۆقرە ئەگرن و بەرفراوان ئەبنەوە، هەروەکو چۆن پێیوایە کە ناسیۆنالیزم بە درۆ و ساختە، ناتوانێ نەتەوە دروست بکات، بەڵکو بە خەیاڵکراویی( وێنەکراویی) و بە کارکردی سیاسیی ئەنجام ئەدرێت، هەروەها جڤاکەکان، بە پڕوپاگەندەی رەسەنایەتیی و درۆودەلەسەی ناسیۆنالیستیی، چێ ناکرێن ( Anderson, 1991:6). لێرەدا ئەکرێ بگوترێ زۆربەی نەژادیی و طائیفیی و نەتەوەییەکانی کورد، لەگەڵ بۆچوونەکەی گێڵنەردا، یەک ئەگرنەوە، بە تایبەتیی ئەوانەی کوردایەتیی و ناسیۆنالیزمی نەژادیی، مەغز و ئاگایی سیاسییانی، قوفڵ داوە. ئەم رەهەندییە ئینشانووسە نەژادییە مێنتاڵ ئەدییبانەش، ئەیانەوێ طاغوتێک، عەمیلێک یان مەرجەعێکی وەهمیی، موستەعمەرەیەکی کوردییان بۆ دروست بکات بەس ناوەکەی کوردیی بێت و بۆن و بەرامەی دەوڵەتۆکەیەکی نەتەوەیی بدات، ئیتر نۆستاڵژیا و ئۆخژنی نەژادییان، ئەحەسێتەوە.

ئەمەی سەرەوە، بەشی دووەم بوو لە ” ئایا لەسەر کوردبوون، دوژمنایەتیی کورد ئەکرێ؟ چۆن تێزەکەی ئارێنت، فاشیزمی کوردیی بەرهەم ئەهێنێت؟”

درێژەی هەیە..
کامیار سابیر




بەغداد لە نێوان شەڕی میلیشیاکاندا.. عوسمان حاجی مارف

پەنا بردن بۆ شەڕی چەکدارانە لە نێوان سەرایە سەلامی سەدرو هێزەکانی هاوپەیمانی لە شاری بەغدا، هاوکات شەڕ لەگەڵ دەستەی چەکداری خەزعەلی لە شاری بەسرە، نیشاندانی داخستنی تەواوی ئەو ڕێکەوتنەیە کە هێزە میلیشیاکانی شیعە دەیانویست حکومەتێک بەشێوازی تەوافق و بەشبەشێنە کە پێش چەندین ساڵ لەسەری ڕێککەوتبون، پێک بهێننەوە. واتە ئەنجامی بن بەست بون بۆ پێکهێنانی حکومەت لە عێراقدا بە ڕێکەوتنی نێوان هێزە میلیشیاکانی تائفی و ئیسلامی و عروبە تا ڕادەیەک بە شوێنی خۆی گەیشتووە، لەو نێوەشدا بە هەڵکوتانە سەر پەرلەمان و دامودەزگا حکومیەکان خەریکە دانیشتوانی شاری بەغداد دەخەنە ناو ئاگری دۆزەخی شەڕەکەیانەوە.
ئەم شەڕە چەکداریەی سەدر لە بەرانبەر عامری و خەزعەلیدا پێشبینی دەکراو کردارێکی چاوەڕوانکراو بو، چونکە ئاکامی کێشمەکێشی نێوانیان نەیتوانی و ناتوانێ هیچ نەخشەو پلانێکی گونجاو بۆ ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامی بە جەردەیی و تاڵانی و گەندەڵی پێکەوە لە حکومەتێکدا بدەن بەدەستەوە، یان ڕۆشناییەک بخەنە بەردەم ئەو قەیرانانەی کەدەرگیری عێراق و ناوچەکە بووە، بۆیە ئاکامەکەی دەبێتە شەڕی نێوانیان.
هەوڵەکانی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە جۆرێکی ترە لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی لەگەڵ هیزە میلیشیاکانی پارتی و حەلبوسی و هێزگەلێکی تردا، تا لە بەرامبەر ئەو هێزە میلیشیایانەی پاشکۆی بەرژەوەندیە سیاسیەکانی ئێراندان بوەستنەوە، ئەم هەوڵەش ئاشکرابو کە هەر لەسەرەتاوە سەری نەگرت
عێراقێک کە غەرق بووە لە گێژاوی سیاسی و گەندەڵیدا و تەواوی ئەم هێزە میلیشیایانەش فاکتەرێکی کاریگەری ئەو دۆخەن، تەواوی بونیان و پلان و دەوری سیاسیان بەبەردەوامی هۆکاری قوڵکردنەوەی ئەو گێژاوو ناجێگیریە سیاسیەن، هەر هەوڵ و شیوازێکی تر لە دەورو دەخالەت و کێشمەکێش و شەڕی نێوانیان هۆکاری سیناریۆی نەرێنی زیاترو کارەسات بار تر دەبن.
تەواوی ئەم هێزە مافیا گەندەڵ و جەردانەی لە عیراق و کوردستاندا کە بەهێزی میلیشیا نوێنەرایەتی دەسەڵاتی سیاسی دەکەن، وێنایەکی نمونەیی ئەوپەڕی ڕیسوایین لە شێوازدان بە چوارچێوەی حوکمرانیەکی تایبەت لە ناوچەکەدا، تا ئەو ئاستەی تەواو ناکۆکن بەو ئاڵوگۆڕانەی پێویستە پێشبینی بکرێت بۆ ناوچەکە بە ئاراستەی دابینکردنی ئەمنیەت بۆ سەرمایە گوزاری، بە مانایەک گەر پرۆژەی ئارامی سیاسی و دابینکردنی ئەمنیەت بۆ سەرمایەگوزاری پێداویستیەکی ناچاری بێت، ئەوە بەڵگە نەویستە کە تەواوی ئەو هێزانەی چەندین ساڵە لە شانۆی سیاسی عێراقدا وەک هێزی میلیشیا سەپێنراون، ئێستا کەوتونەتە بەر چارەنوسێک بۆ خۆشیان ڕۆشن نیە ئایندەی سیاسی و مافی دەسەڵاتداریەتیان تاکەی بڕدەکات و بەرەو کوێیان دەبات. هەر هێزکیان لەو نێوەدا بەخت و چارەنوسی خۆی لە ناو ئە ئاڵوگۆڕانەدا تاقی دەکاتەوە. بە مانایەکی تر هەر لایەنێکیان بەهەر شێوازو سیناریۆیەکی گونجاو بۆیان بەدی بێت لە هەوڵی ئەوەدان هاوسەنگی هێزەکەی تاقی کاتەوەو هەوڵئەدات نیشانی بدات هێزێکە ئەتوانێ کە خاوەنداریەتی ئایندەی دەسەڵاتی سیاسی لە عێراقدا بەدەستەوە بگرێت. بە بۆچونی من ئەم جۆرە لە هەوڵدان بۆ هەر لایەنێکیان قومارێکی گەورەو مەترسیدارە، دەبینین کە ئاکامی کێشمەکێشەکایان جگە لەوەی دەبێتە پێکدادان و بارگرژی و نائارامی زیاتر بۆدۆخی سیاسی عێراق، هیچ شتێکی تری لێ سەوز نابێت، هەرلایەنێکیان پێگەو نفوزی سیاسی و چەکداری خۆی تاقی دەکاتەوە تا گرەوی باڵادەستی بەسەر گەندەڵیدا تەواو بخاتە ژێر هێژمۆنی خۆیەوە.
ئەم هێزە میلیشیایانەی کە بەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە لە مەیدانی سیاسی عێراقدا ناسنامەی سیاسی خۆیان بە ئیسلامی و تائفی و عروبە ناساند، وەک چەند گروپ و دەستەوتاقمی مافیا ئاسا، گەورەترین تەوریان بەسەر درەختی بەهاری عێراقدا وەشاند، عێراقیان کردە چەند پارچەیەک کە تا ئێستا هەر تاقمە مافیایەک ناوچەیەکی خستۆتە ژێردەسەلاتی هێزە دڕندەکەی بۆ سەپاندنی ئەوپەڕی کۆنەپەرستی و مامەڵەی دژە ئینسانی. لە هەمان کاتدا هەریەک لەو هێزانە ئەوەیان سەلماند کەبە هیچ جۆرێک توانای ئەوەیان نیە و ناتوانن مەرکەزیەت بۆ باڵادەستی دەسەڵاتی سیاسی لەعێراق دابین کەنەوە، هەر ناوچەو هەر شارێک یاساو رێسای میلیشیایەک بەرێوەی دەبات، هەر هەولێک بۆ گەڕانەوەی مەرکەزیەت لە سایەی ئەم مافیایانەدا بەشکست و کارەسات کێشراوە.
موقتەدا سەدرو هێزەکەی لە هەوڵی خۆ ئامادەکردنیان بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشهات و ئاڵوگۆڕانەی پێوێستە لە عێراق و ناوچەکەدا بەدی بهێنرێت، سەرەتا هەوڵیاندا لە ڕێگەی فشارهێنان بە خۆپیشاندانە جەماوەرکەیان، لە بەرامبەر هاوپەیمانی و لایەنەکانی تردا مەرجەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەم ڕێگایە بۆ سەدر کارساز نەبو، جگە لە کات کوشتن، نەبووە دەستکەوتێک تا نانی سەرکەوتنی پێکهێنانی دەسەڵاتی لێ بخوات، بۆیە سەدرو هێزەکەی ڕێڕەوی جوڵەی سیاسی خۆیان گۆڕی بۆ هێرشی چەکداری، ئەم شەڕەش بۆ سەدر جارێکی تر جگە لە زیانێکی زۆر لەهێزەکەی و کەم بونەوەی ئعتباری سیاسی ڕەوتەکەی ئەنجامێکی تری نەبو، لە هەمان کاتدا لە ژێر فشاری ئێران و بەڕەنگاربونەوەی هێزی هاوپەیمانی، لەبەرامبەر پاشەکشەو شکستێکدا خۆی بینیەوە. بەم جۆرە دۆخەکەی لە خۆی و لە هێزەکانی تریش ئاڵۆزترو نالەبارتر کرد.
لەلایەک واقعیەتی بارگرژی و نالەباری و نائارامی کە ساڵانێکە بۆتە دیاردەیەکی دانەبڕاوی بەرچاو لە ناوچەکەدا، لەلایەکی ترەوە ئەو ئاراستەیەی بەتەنگ ئەو ئاڵوگۆڕەوەیە بە گەڕانەوەی ئارامی و ئەمنیەت بۆ سەرمایەگوزاری، ڕێگە نادات بەشەڕی درێژماوەی نێوان هێزە میلیشیاکان، بۆیە نەک سەدر، هەرهێزو لایەنێک لە مەیدانی شەڕی ناوخۆدا خۆی تاقی کاتەوە بۆ سەپاندنی هێزەکەی، لە بەڕێخستنی شەڕێکی درێژماوەدا، بێشک لەبەردەم پاشەکشەو شکستدا خۆی دەبینێتەوە، هەربۆیە سەدر بە زوویی ناچار بە پاشەکشەو شەرمەزاری بو. ئەمە واقعیەتی سیاسی ئێستای ئەو دۆخەیە لە ناوچەکەدا کە لە ناو ناکۆکی و ئایندەیەکدا قەتیس بووە، ناتوانرێ لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرکەوتەکانی بەدی بکرێت، ئەمەش هێزە میلیشیاو مافیاکانی خستۆتە ناو چاوەڕوانی و سەرەگێژیەکەوە، نازانن چۆن وە دەست پێبکەنەوەو لەکوێ وە سەر دەربێننەوە، بۆیە هەمیشە ئیمکانی ئەوە هەیە پێکدادانی تر لە چەشنی سەدرو هادی عامری و خەزعەلی دوبارە بێتەوە، بەڵام ناتوانێ درێژماوە بێت.
مەسەڵەیەک کە گرنگە لەم نێوەداو جێگای سەرنجی جەماوەری ناڕازی بێت لە عێراقدا، ئەوەیە بە هیچ جۆرێک خەڵکی نەبنە قوربانی و سوتەمەنی ئەم جۆرە شەڕانەی نێوان هێزە میلیشیاکان، تەواوی ئەم هێزانە بە ڕێکەوتنیان، بە شەڕەکانیان، گەورەترین دەردو بەڵاو موسیبەتن بۆ دانیشتوان، خۆپاراستن و دورکەوتنەوە لەشەڕەکانیان گرنگترین ئەرکە پەیڕەوی بکەین، لە هەمان کاتدا ڕێگای کارساز بۆ کۆتایی بەم دۆخە، خرۆشان و ڕاپەڕینی جەماوەری ناڕازیە کە سەربەخۆبن لە ئاسۆی بزوتنەوەی ئیسلامی و تائفی و قەوم پەرستی، لە هەوڵی ڕاماڵین و پاکردنەوەی عێراق و کوردستاندا بین لەم هێزە میلیشیایانە.




ململانێی خود و كۆمه‌ڵگه‌ له‌ (چیڕۆكی په‌نجه‌ مۆری ته‌نیایی) دا.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

كاره‌كته‌ر، به‌ یه‌كێك له‌ ڕه‌گه‌زه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بینای هونه‌ری ده‌قی چیڕۆك داده‌نرێت. كه‌ ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینێت له‌ وازیكردنی ڕووداوه‌كاندا. كاره‌كته‌ر چ وه‌ك گێڕه‌ڕه‌وی ڕووداوه‌كان، واته‌ له‌ یه‌ك كاتدا هه‌م پاڵه‌وانی ڕووداوه‌كان و هه‌میش گێڕه‌ڕه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می تاك، یاخود ته‌نها به‌ ڕۆڵبینینی بێت له‌ ڕووداوه‌كان و بگێڕه‌وه‌ نووسه‌ر بێت، له‌ هه‌ردوو كاتدا بایه‌خی خۆی هه‌یه‌. هیچ ده‌قێكی چیڕۆك و ڕۆمان نییه‌، كه‌سایه‌تی وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی ده‌ق، یه‌كێك له‌ پێكهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌بێت. له‌ چیڕۆكی (په‌نجه‌ مۆری ته‌نیایی) دا، كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه‌، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی له‌ بینای هونه‌ری چیڕۆكه‌كه‌ هه‌یه‌ و فه‌زای چیڕۆكه‌كه‌، باسكردنه‌ له‌و كاره‌كته‌ره‌ كه‌ ناوی (كانیاوه‌) وه‌ و له‌ میانه‌ی دیالۆگی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسێكدا، باسی خۆیمان بۆ ده‌كات. كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه‌، كه‌سێكی ئاسایی نییه‌، به‌ڵكو له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵده‌دات ئه‌و نۆڕمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ تێك بشكێنێت، كه‌ ڕه‌نگ ڕێژی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ تیایدا ده‌ژیت. بۆیه‌شه‌ له‌ بارێكی ده‌روونی ئاڵۆزدایه‌ و به‌ وردبوونه‌وه‌مان بۆ ڕه‌فتار و شێوه‌ی قسه‌كردن و جوڵانه‌وه‌ی ، درك به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه‌، چیڕۆكێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، كه‌ له‌ هی هیچ كه‌سێك ناچێت . كانیاو، نازناوی دایكی وه‌ك شوناسێك له‌ بری باوك بۆ ناساندنی خۆی، به‌ كار هێناوه‌، واتا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له‌ ڕێگه‌ی باوكییانه‌وه‌ بناسرێنه‌وه‌، به‌و مانایه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، ده‌بێ هه‌مووان باوكێكی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك زۆڵێك له‌ تێڕوانینی ئه‌وانی دیكه‌وه‌ نه‌ناسرێن، ئه‌وا كانیاو باوكی دیار نییه‌ و ته‌نها دایكی هه‌یه‌. به‌ دیارنه‌بوونی باوكیشی، واتا ئه‌و كوڕی ڕاسته‌قینه‌ی باوكێك نییه‌ و ده‌شێ دایكی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی و ناشه‌رعیدا، كانیاوی هێنابێته‌ دنیاوه‌. بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌ست ده‌كات كه‌سێكی جیاوازه‌ له‌وانیتر و ده‌شێ ئه‌و جیاوازییه‌، به‌ مه‌رگی خۆشی ته‌واو بێت. به‌ڵام پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كات، بۆ نابێت كه‌سێك به‌ دایكییه‌وه‌ له‌ بری باوكی بناسرێته‌وه‌ ؟ جیاوازی چییه‌ دایك یان باوك بێت؟ مه‌گه‌ر منداڵ زاده‌ی هه‌ردووكییان نییه‌؟ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ و تێكشكاندنی ئه‌و نۆڕمه‌ ئایینی و په‌روه‌رده‌ییانه‌یه‌، كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، وه‌ك خاسیه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ده‌بێته‌ شوناس. كانیاو، ده‌زانێت جیاواز و تایبه‌ت له‌وانی دیكه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ و دنیا ده‌بینێت، بۆیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و جیاوازییه‌ی خۆی، به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و دوو دڵیه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ناسێنێت (من ناوم كانیاوه‌، ته‌مه‌نم سی و چوار ساڵه‌، كانیاوی باجی سه‌بری، ته‌مه‌نم سی وچوار ساڵ و شتێكه‌، ناوی سیانیم له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی باوكم بێت دایكمه‌. نا وا مه‌زانن ئه‌مه‌ ڕسته‌یه‌كه‌ زۆر ساده‌ له‌ ده‌مم دێته‌ ده‌ره‌وه‌) گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین كانیاو له‌ میانه‌ی خۆناساندنی له‌ به‌رده‌م كامێرادا، دوو جار ته‌مه‌نی خۆی ده‌ناسێنێ، به‌ڵام به‌ دوو شێوه‌ی جیاواز. به‌ بڕوای من، ئه‌م جۆره‌ له‌ دوودڵی و گومانه‌ له‌ ناساندنی ناسنامه‌ی خۆی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ ده‌روونیه‌یه‌، كه‌ كانیاو تیایدا ده‌ژیت و مه‌به‌ستیه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ستایلی ئاسایی ژیانی ئه‌وانیتر، جیاواز بژیت، چ له‌ ڕووی ناونانه‌وه‌، چ له‌ ڕووی ناساندنی له‌ ڕێگه‌ی دایكیه‌وه‌ نه‌ك باوك. بێگومان هه‌موومان ده‌زانین له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، منداڵ له‌ ڕێگه‌ی باوكییه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ و به‌بێ شوناسی باوك، گومان له‌ بوونی ڕاسته‌قینه‌ و ڕه‌وای كه‌سه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌، به‌ هۆی ئه‌و پاشخانه‌ ئایینی و كولتوورییه‌ی هه‌یه‌تی، ده‌بێ هه‌موو منداڵێك باوكێكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ئایینی و خێزانیی و یاساییه‌، ئیدی مرۆڤ بێ ناسنامه‌ و بێ شوناسه‌. كانیاو هه‌وڵی زۆر ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سییه‌وه‌، به‌ فه‌رمی نازناوی دایكی بخاته‌ سه‌ر ناوه‌كه‌ی و ئیدی له‌ بری باوكی به‌ دایكی بناسرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌لای فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كه‌، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌و نۆڕمانه‌ و بۆیه‌ به‌ گاڵته‌كردنه‌وه‌ به‌ كانیاو ده‌ڵێت:_(ئێ ڕۆڵه‌ باوكت كێیه‌، وا زانیمان مریه‌می ئازیز خوا فووی پێدا كردووه‌، ئه‌ی دایكت كێ فووی پێدا كردووه‌؟ منیش وه‌ڵامم دایه‌وه‌ خۆ دایكان شمشاڵ نین تا فوویان پێدا بكرێت) لێره‌دا، ئاستی هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری كانیاو، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕاده‌ی هوشیاریی فه‌رمانبه‌ری نفووس، گوزارشت له‌ دوو تێگه‌یشتن و دنیابینی جیاواز ده‌كه‌ن. كانیاو، به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ كه‌سێك هه‌بێت، باوكی نه‌بێت و نازناوی دایكی بخرێته‌ سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی، به‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌، كه‌ گوزارشت له‌ پێكهاته‌ی كولتووریی و په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كات، كه‌ تووند ده‌ستی به‌و هه‌موو نۆڕمه‌ ئایینی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ گرتووه‌، كه‌ دواجار ده‌یانكاته‌ پێوه‌رێك بۆ ناسنامه‌ و شوناسی كه‌سه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بێ هه‌ر هه‌مووان باوكێكییان هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا دایك به‌ ته‌نها هیچ به‌هاو پێگه‌یه‌كی نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ناراسته‌وخۆ باسكردنه‌ له‌و جیاوازییه‌ ژێنده‌ریی و مرۆییه‌ی، له‌ نێوان نێر و مێ له‌ كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه‌. كانیاو، دژی ئه‌وه‌یه‌ ژن ته‌نها وه‌ك فابریكایه‌كی دروستكردنی منداڵ و كاڵایه‌ك له‌ خزمه‌ت پیاودا، به‌ مه‌به‌ستی تێركردنی ماكه‌ سێكسییه‌كه‌ی ببینرێت و له‌ چوارچێوه‌ی بازنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی داخراودا، له‌ ژێر سته‌می نێردا بوونی هه‌بێت. بۆیه‌ به‌ توانجه‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت ( خۆ ژن شمشاڵ نییه‌، فووی پێدا بكرێت!) ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌و ئه‌قڵه‌ پیاوسالاریه‌یه‌، كه‌ خێزانی كوردی له‌ سه‌ر بونیاد نراوه‌ و تیایدا ژن وه‌ك ئامێری دروستكردنی منداڵ و وه‌چه‌ خستنه‌وه‌ ده‌بینێت. هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ به‌ كانیاو ده‌ڵێت ( باوكت گونی هه‌بووه‌ له‌ دروستكردنی تۆ یان ده‌ستی هه‌بووه‌؟) جه‌ختكردنه‌وه‌ لێره‌دا له‌ گونی مرۆڤ، كه‌ سه‌رچاوه‌ و دروستكه‌ری ئه‌و ئاوه‌یه‌ كه‌ منداڵی لێ دروست ده‌بێت، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ كه‌ پیاوی كورد، ژن ته‌نها وه‌ك كاڵانێك بۆ شمشێره‌كه‌ی ده‌بینێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌شی كار بكه‌ن، به‌ڵام توانای سه‌ر جێیی نه‌بێت، ئه‌وا به‌ پیاو به‌ تێگه‌یشتنه‌ باوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵَگه‌ دانانرێت. بۆیه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ كانیاو ده‌كات، مه‌به‌ستیه‌تی دڵنیا بێت كه‌ ئایا ئه‌و به‌رهه‌می ئه‌و گونه‌یه‌ كه‌ هی باوكییه‌تی، یان ده‌شێ گونه‌كه‌ هی كه‌سێكی دیكه‌ بێت؟ چیڕۆكنووس زۆر هوشیارانه‌ و وه‌ك ده‌روونناسێك، یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ دۆگماو شاراوه‌كانی پیاوی كورد ده‌ناسێنێت، كه‌ ئه‌ویش شانازیكردنه‌ به‌ پیاوبوون، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌و توانسته‌ سێكسییه‌وه‌ هاتبێت كه‌ هه‌یه‌تی. بۆیه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ به‌ گومانه‌ له‌وه‌ی كانیاو، به‌رهه‌می ئه‌و توانایه‌ی باوكی بێت و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات كه‌ باوكی ده‌ستی هه‌بووه‌، یان گون له‌ دروستكردنیدا. به‌ڵام كانیاو دژی ئه‌م جۆره‌ ئه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌یه‌، كه‌ مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێكه‌، چۆ ده‌ژیت و چۆن خۆی ده‌ناسێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا له‌ سه‌ره‌تادا، مرۆڤی به‌ ئازادییه‌وه‌ دروستكردووه‌، ئیدی ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌، ڕه‌نگ ڕێژی ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌كات و ئه‌و ئازادییه‌ كه‌سی و تایبه‌تییانه‌ له‌ مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه‌. كانیاو وه‌ك كاره‌كته‌رێكی جیاواز، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر ده‌بێت فه‌رمانبه‌ره‌كه‌، به‌ ناوی دایكییه‌وه‌ ناوی سیانی تۆمار بكات. سه‌ره‌نجام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دیكۆمێنتێك و ڕه‌زامه‌ندی دایكی پیشانی فه‌رمانبه‌ری نفووس ده‌دات، فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ڕازی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی ئه‌و، له‌ ململانێی فه‌رمانبه‌رێكه‌وه‌، ده‌بێته‌ شه‌ڕ و ململانێی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ به‌ گشتی. بۆیه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ پێی ده‌ڵێت (من ئه‌مه‌ت بۆ ده‌كه‌م، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هه‌موو ژیانت بكه‌وێته‌ به‌ر تانه‌ و توانجی خه‌ڵكی، خه‌ڵكێكی زۆری بێ ئیش ده‌كه‌ونه‌ وێزه‌ت، ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پاشناوه‌كه‌ت به‌ ناوی دایكته‌وه‌یه‌) كانیاو به‌ دووڵییه‌وه‌ ده‌پرسێت (خۆمن زیانم بۆ كه‌س نییه‌) بۆیه‌ له‌ نێوان پاشگه‌زبوونه‌وه‌، له‌و به‌ ناوكردنه‌ی ناسنامه‌كه‌ی به‌ ناوی دایكی و چوونه‌ سه‌ر ڕیتمی ژیانی هه‌مووان، بژارده‌ی دیكه‌ی نییه‌، به‌ڵام كانیاو سوور ده‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر ده‌بێت، ناسنامه‌كه‌ی به‌ ناوی دیكییه‌وه‌ (كانیاوی باجی سه‌بری) بكرێت. بۆیه‌ قسه‌كانی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌، كانیاو وه‌ك تاكێك، كه‌ شه‌ڕی ناسنامه‌ی خۆی ده‌كات، سارد ناكاته‌وه‌، سه‌ره‌نجام فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ڕازی ده‌كات، به‌ڵام ململانیێ و شه‌ڕی گه‌وره‌ی كانیاو لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێشدا، ته‌نها فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێدا بێت، كه‌ چۆن ده‌بێت پیاوێك ناسنامه‌كه‌ی به‌ ناوی ژنێكه‌وه‌ بێت، ئیدی له‌مه‌ودوا هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌، ده‌كه‌ونه‌ تانه‌ و گاڵته‌ كردن به‌ كانیاو. فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ پێی ده‌ڵێت (من كاره‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌كه‌ویه‌ به‌ر گاڵته‌ی هه‌مووان) به‌ڵام كانیاو سور ده‌بێت، له‌ سه‌ر شه‌ڕی ناسنامه‌ و سه‌پاندنی بوونی خۆی وه‌ك تاكێكی جیاواز له‌ هه‌مووان له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌م شێوه‌یه‌ ناوی ده‌بێته‌ ( كانیاوی باجی سه‌بری) له‌دوای ئه‌مه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ری نۆڕمه‌ باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ جوڵاوه‌ته‌وه‌، ئیدی ده‌كه‌وێته‌ به‌ر نه‌فره‌تی هه‌مووان و فڕێ ده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ باوه‌كه‌ی ژیان و كۆمه‌ڵگه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ جێگه‌یه‌كی نامێنێته‌وه‌ بۆ ژیان. ئاخر ئه‌گه‌ر كه‌سێك پیاو بێت، چۆن ده‌بێت له‌ بری باوكی به‌ هۆی دایكییه‌وه‌ خۆی بناسێنێت و ناسنامه‌ی هه‌بێت؟ مه‌گه‌ر دایك و باوك، وه‌ك دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز له‌ یه‌كتری وه‌ك یه‌كن، به‌ تێگه‌یشتنی ئه‌وانی دیكه‌؟ به‌م شێوه‌یه‌ كانیاو گۆشه‌گیر و ته‌نها ده‌بێت و هه‌موو ڕۆژێك، به‌ چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌، له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و گاڵته‌كردنه‌ی به‌ هۆی ناوی دایكییه‌وه‌ پێی ده‌كرێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ( وایان كرد، به‌ره‌ به‌ره‌ خۆم گۆشه‌گیر بكه‌م، بگه‌ڕێمه‌وه‌ ناو خۆم، ته‌ریك و ته‌نیا و بێ هاوڕێ، حه‌زم نه‌ده‌كرد بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ و تێكه‌ڵاوی كه‌س بم، هه‌ر جارێكیش چووبمه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ چاوی پڕ گریان هاتوومه‌ته‌وه‌) هه‌موو ئه‌و توانج و گاڵته‌و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنه‌ی كانییاو له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه‌ كه‌ كۆمه‌لگه‌یه‌، كانیاو له‌و خواسته‌ تاكایه‌تی و سه‌ربه‌ستیه‌ی خۆی سارد ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ دۆخێكی ده‌روونی دژواره‌وه‌، كه‌ به‌ ته‌نها له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ژیت و ئه‌و ته‌نهایه‌ وای لێ ده‌كات، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دایكی ده‌مرێت، چیڕۆك و حیكایه‌ت بۆ ئینجانه‌كان بگێڕێته‌وه‌ و له‌ میانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان خۆی و گوڵدانه‌كانیشدا، گوڵدانه‌كان له‌ بری گوڵ، كتێب ده‌رده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مووان، شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌. ته‌نانه‌ت هاوڕێ باڵا كورته‌كه‌ی خۆشی، بڕوا به‌م ڕووداوه‌ ناكات. تاكو سه‌ردانی كانیاو ده‌كات و به‌ چاوی خۆی ئینجانه‌كان ده‌بینێت و چه‌ند هه‌وڵده‌دات ناتوانێت كتێبه‌كان لێ بكاته‌وه‌.
لێره‌دا، چیڕۆكنووس وێنه‌یه‌كی هارمۆنی و هاوواتایی له‌ نێوان چیڕۆكی ژیانی خۆی وه‌ك تاكێك و كتێبی نێو گوڵدانه‌كان دروستكردووه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه‌ كه‌س نه‌توانێت ئه‌م كتێبانه‌ لێ بكاته‌وه‌، ئه‌وا پێشتریش وێرای ئه‌و هه‌موو گاڵته‌ و سووكایه‌تیه‌ی له‌ پای ناونانی به‌ ناوی دایكییه‌وه‌ پێی كرا، به‌ڵام كه‌س نه‌یتوانی، كانیاو له‌و خواسته‌ كه‌سی و ئازادیییه‌ی خۆی په‌شیمانی بكاته‌وه‌، یاخود بێته‌ سه‌ر ڕیتمی ژیانی كلاسیكییانه‌ی ئه‌وانیتر، كه‌ هه‌ر ده‌بێ ناسنامه‌كانییان به‌ ناوی باوكییانه‌وه‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵێكی ڕاسته‌قینه‌ و كوڕی باوكێك بناسرێن. كه‌ هه‌ردوو كاره‌كه‌ش مه‌حاڵن. بێگومان له‌ په‌راوێزی، دیالۆگی نێوان كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیڕۆكه‌كه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌، ئێمه‌ خه‌سڵه‌ت و تایبتمه‌ندی كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بینین. به‌و پێیه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌، نمایینده‌ی دوو تێگه‌یشتن و دنیابینی جیاواز ده‌كه‌ن. كانیاو، كه‌سێكی یاخی، ئازاد و سه‌ربه‌ست، بڕوای به‌ ئازادی ژیان و تیۆری چۆن ژیان هه‌یه‌، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و نۆڕمه‌ په‌روه‌رده‌یی و كولتووریانه‌ تێكده‌شكێنێت، كه‌ لای مرۆڤی كورد پیرۆز و ڕێزلێگیراون. له‌ به‌رانبه‌ردا، فه‌رمانبه‌ری نفووس، گوزارشت له‌و ئاراسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و دنیابینییه‌ گشتییه‌ی مرۆڤی كورد له‌ كۆمه‌لگه‌ی كوردی ده‌كات، كه‌ ناسینه‌وه‌ له‌ ڕێی باوك و به‌ كه‌م ته‌ماشاكردن و جیاوازیكردن له‌ ڕووی ماف و ژیانه‌وه‌، له‌ نێوان ژن و پیاودا، یه‌كێكه‌ له‌ خاسیه‌ته‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی. گه‌ر سه‌رنج له‌ زمان و ئاستی هوشیاری هه‌ردوو كاره‌كته‌ره‌كه‌ش بده‌ین، ڕوونتر ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نموونه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌، چه‌ندین وشه‌ی زبر و برینداركه‌ر و میللی، به‌رانبه‌ر ژن ده‌رده‌بڕێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ بڕوای به‌ ژن، وه‌ك ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی دیكه‌ی ژیان نییه‌. به‌ڵام كانیاو، وێرای ئه‌و هه‌موو برینداركردن و شكانه‌وه‌ و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنیشی، كه‌ چی به‌و په‌ڕی ئاكار و بڕوابوون به‌ مرۆڤ و ئازادییه‌كانی ده‌دوێت و وه‌ڵامی ئه‌وانیتر ناداته‌وه‌، به‌مه‌ش له‌ به‌رده‌م مرۆڤێكی دیكه‌ی جیاواز داین.وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆشی ده‌یڵێت( گه‌ر مرۆڤ له‌ به‌رده‌م ته‌نیایی خۆی وه‌ستایه‌وه‌ و لار نه‌بوه‌وه‌ ئیدی به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت) چونكه‌ شه‌ڕی گه‌وره‌ی مرۆڤ له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆی، له‌ خودی خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات. كانیاو، سه‌ره‌تا له‌ به‌رانبه‌ر ناخی خۆی، دواتر ئه‌وانیتر، پاشان هه‌مو كۆمه‌لگه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و یاخی ده‌بێت. ده‌سپێكی ئه‌و یاخیبوونه‌ش، له‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نۆڕمێكی جێگیری كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ وه‌ك پیرۆزییه‌ك و به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی خێزانی و میللی سه‌یر ده‌كرێت، كه‌ ده‌بێ هه‌ربه‌ باوكمانه‌وه‌ بناسرێینه‌وه‌، ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌ره‌نجام له‌ سه‌ر پێی خۆی ده‌وه‌ستێت و له‌ ململانێی نێوان خود و كۆمه‌لگه‌دا، براوه‌ ده‌بێت و ژیانێكی جیاواز و تایبه‌تی ده‌بێت.
ئه‌م چیڕۆكه‌، هه‌ڵگریی گه‌لێك ده‌لاله‌تی سیاسی و مێژوویی و كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان پێویستی به‌ باسێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، چونكه‌ له‌ گه‌لێك خاسیه‌ت و ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ دواوه‌. ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ربڕین و دیالۆگانه‌ی له‌ چیڕۆكه‌كه‌دا، له‌ نێوان كاره‌كته‌ره‌كاندا هه‌ن. بۆ نموونه‌، خانمی پێشكه‌شكاری تیڤییه‌كه‌ ده‌ڵێت 🙁 بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شاشه‌ لاواز ده‌ربكه‌وم، تا ئێستا پڕ به‌دڵ نانم نه‌خواردووه‌) ئه‌مه‌ ده‌رخستنی ڕووێكی كاری ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ نێو ئێمه‌، كه‌ ته‌نێ جوانی ڕووخسار و لاش و لار ده‌كه‌نه‌ پێوه‌ر. چیڕۆكنووس ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، كه‌سانێك له‌ بری هزر، جوانی بكه‌نه‌ پێوه‌ری كاركردن، ده‌توانن هیچ گۆڕانكارییه‌كی هزریی و ڕۆشه‌نبیری بێنه‌ ئاراوه‌؟ یاخود ده‌ڵێت: ( تا كه‌سێكی ڕاستگۆ ده‌بینییه‌وه‌، هه‌زاره‌ها درۆزن په‌یدا ده‌بن) ئه‌مه‌ دروست وێناكردنی واقیعی ژیانی تاكه‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه‌. له‌م چیڕۆكه‌دا، چیڕۆكنووس سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌كنیكێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه‌، بینای هونه‌ری چیڕۆكه‌كه‌ی داڕشتووه‌.كاتێ ده‌ست به‌ خوێنه‌وه‌ی چیڕۆكه‌كه‌ ده‌كه‌ین، وا هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ ده‌سپێكی ڕووداوه‌كانه‌، كاتێ په‌یامنێره‌كه‌، بۆ به‌رنامه‌یه‌ك له‌ باره‌ی گوڵه‌كانی كه‌ كتێب له‌ بری گوڵ ده‌گرن، سه‌ردانی كردووه‌ و دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام دواتر كه‌ چیڕۆكه‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ین، ده‌بینین دوایین ڕووداوه‌كانی چیڕۆكه‌كه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كان، چونكه‌ هاوڕێكه‌ی داوا له‌ كانیاو ده‌كات، ئاگاداری به‌رنامه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ بكاته‌وه‌ تاكو بێن ئه‌و شته‌ سه‌یره‌ی گوڵه‌كان، بكه‌نه‌ به‌رنامه‌یه‌ك و له‌ پڕۆگرامی شته‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كان پیشانی بده‌ن. ئه‌م شێوازه‌ له‌ڕێكخستن و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، فۆڕمێكی هونه‌رییانه‌ی جوانی به‌ چیڕۆكه‌كه‌ داوه‌، كه‌ گێڕانه‌وه‌كه‌ بازنه‌یی نه‌بێت. دواجار ده‌ڵێم كاك ئارام، یه‌كێكه‌ له‌ چیڕۆكنووسه‌ دیار و به‌ تواناكانی ئێمه‌، كه‌ ستایلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌ نووسینی چیڕۆكدا. له‌ هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بایه‌خێكی زۆر به‌ دیوی ناوه‌وه‌ و لایه‌نی ده‌روونی كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌دات و له‌ په‌راوێزی ئه‌و خاسیه‌ته‌ ده‌روونی و سایكۆلۆژییانه‌، خوێندنه‌وه‌ بۆ ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ و دیارده‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات. ده‌ستخۆشانه‌ له‌ نووسه‌ر ده‌كه‌م به‌ هیوای چیڕۆكی جوانتر.

سه‌رنج: په‌نجه‌مۆری ته‌نیایی، چیڕۆكێكی (ئارامی كاكه‌ی فه‌لاح) ه‌و له‌ ژماره‌ (2) ی گۆڤاری سه‌نگینی (وانه‌ر) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

*ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ 6 ی گۆڤاری (وانه‌ر) حوزه‌یرانی 2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.




خەنجەری خێڵ.. (٣) شەماڵ بارەوانی

بەشی سێ

ئەو ڕۆژەی بەهار بوو بە پایز..

ڕۆندک گیان:
هەر لە دێیەکەی ئێمە، کاتی خۆی لە خێڵەکەی ئێمە پیاوێک لەسەر بابەتی زەوی و زار، پیاوێکی خێڵی دێی(عەشیرەت ئاوا)دەکوژن، ئەو دێیەی کە گوتم: لەسەر قازێک، سیانزە زەلام لە نێوان دوو خێڵدا کوژران.
دواتر لە بەدەل خوێن، جوانترین کچی خێڵەکەی ئێمە داوا دەکەن، دایکم دەیگوت:بەهار کچێکی هێندە جوان بوو، نموونەی نەبوو لەو دەڤەرەی عەشایر سەبعە، ڕێک سەمیرە تۆفیق، خێڵی لێ کوژراو هەرلەلایان خێڵێکی تری دێیەکەمان پێیان گوترابوو کە حاجی ئاکو کچێکی زۆر ناسک و جوانی هەیە و بڵێن ئەو نەبێت نامانەوێت.
ئەوانیش عینادگرتنی گوتیان یان پیاوێکتان(برای بەهار) لە تۆڵە لێدەکوژینەوە، یان ئەوکچە.

ناچار پیاوماوڵان و ڕیش سپیانی خێڵەکەمان گوتیان:لە پێناو ئەوەی خوێنیتر نەڕژێت و نێریتر و پیاویتر نەبێت بە قوربانی، با ئەو کچە بکەین بە قوربانی و ئەو سوڵحە عەشایەریەی پێ بکەین.
گوتی: ڕۆژی سوڵحەکە، حەوت جوانەگایان سەربڕی و ژنانی خێڵ هەموو خڕبووینەوە بۆ چێشت لێنان و دەخێڵیتر لەو مەنتیقەی عەشایەر سەبعە(دەڤەری حەوت عەشیرەتەکە) ئامادەی دانیشتن و سوڵحە عەشایەریەکە بوون و کێشەی خوێن و دوژمنداری و ناکۆکی خێڵایەتی لە دیوەخانی ماڵی ئاغای دێ کۆتایی هات و مەلای دێ بەهاری لەو پیاوەی خاوەن خوێن مارە بڕی وەلێ تراژیدیا و دۆزەخێکیتردەستی پێکرد، بەهار، ئەو ڕۆژە کاتێک ئەو هەواڵەی پێگەیشت کە لە پیاوێک مارە بڕدراوە لەتەمەنی شەست ساڵیدا و دوو ژنی تری هەیە،
خوایە ئەوەی من بینیم ئەو ڕۆژە، ئێزدی باعەدرێ و گاوری ئەڵقوش و جولەکەی سندۆرێ نەیبینن.
بەهاری گوڵ، تازە لە بەهاری تەمەند دابوو، چواردەساڵی تەمەنبوو، چوار مامی بەهار و نیوەی پیاوی خێڵەکەمان هەر لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، دەستیان لەسەردانابوو و سوێندیان بە قورعان و خێڵ و خەنجەر و تەڵاق خواردبوو، کە بەهار یان بۆ خاک، یان بوکی کوڕەکانیان دەبێت، وای بەهارەکەم، ڕۆڵە بێ نازەکەم، بۆت نەمێنم و جەرگم بسووتێت و ئاگرم تێ بەربێت، وەک چۆن ئەو ڕۆژە ئاگرت لە دڵی سێبەشی خەڵکی دێی ماڵی خێڵان بەردا.

بشم کوژن من شوو بەو پیرە پیاوەناکەم، خۆم دەسوتێنم و دڵنیابن و بەڵێن بێت دەبەیەک نەوت دەکەم بە خۆمدا و گڕ لە خۆم بەردەدەم گەر یەک ڕۆژ بەبەر تەمەنمەوە مابێت.
ئەیهاوار بۆچی من دەکەن بە سوتەمەنی ئارەزووی ناوگەڵ و قوربانی غەریزەی شەڕانگێزی خۆتان، تاکەی کچ دەکەن بە قوربانی ئەقڵیەتی خێڵ و سوڵحی کەرایەتی(عەشایەری).

خودایه خۆت دەبینیت کەس گوێم بۆ ناگرێت و لێم تێناگات، هەر هیچ نەبێت دەتۆ دەمت بکەرەوە و شتێک بڵێ.
بۆ بێدەنگی و تاکەی هەروابێدەنگ دەمێنیتەوە؟!ٚ

تۆبه خودایه، ئەستەغفیرەڵڵا، دەزانم کفری دەکەم و ئەو قسانەم هەمووی کفرە، بەڵام ژن هەر لەگەڵ یەکەم چرکەساتی دەسپێکردنی مێژووی ژن بوون و پێخستە ناو ژیان و مێژووەوە بە تۆمەتی خواردنی سێوێکی پووچ تاوانبارکرا و تەوقی نەفرەت خرایه ملی!

خودایە تکایە بابەس بێت، لە بەڵای خێڵ قورتارمانکە و باچیتر کچ نەبێت بە قوربانی نەریتی خێڵ و مێنتاڵێتی خێڵ.
دوێنی سەروین و ئەمڕۆ من، بەیانی و تا ڕۆژی حەشر دەبێت کێیتر و چەندان کچیتری بێ تاوان ببن بە قوربانی ئەقڵیەتی نێرسالاری و خێڵ سالاری.

بەهار خۆی لەناو زێراب و جۆگەڵەی دێ دەگەوزاند و قژی خۆی دەڕنی و یەخەی کراسەکەی دادەدڕی و هەرچی گلەیی و لۆمە و وشەی کفر بوو ئەوڕۆژە بۆ ئاسمان و خوداوەندی بەرزکردەوە و چی تف و نەفرەت و توڕەیش بوو لە ڕووی مەلای دێ و مەزهەب و خێڵ و پیاوسالاری و نەریتدا ڕژاندنی و جوێنی وای دەدا و بوێری وای نواند دایکە حەوا وا بکردبووایە، من دڵنیام ئەو ڕۆژەی کە بە تۆمەتی خواردنی سێوێکی گەنیو بێ نرخ و خوێڕی تاوانباکراو بەهۆیەوە لە بەهەشت دەرکرا، خوداوەند لەو بڕیاری دەرکردنەی باوکە ئادەم و دایکە حەوا لە بەهەشت پەشیمان دەبوویەوە و ژن و مرۆڤیش فڕێی ئەو سەرزەمینە نەفرەتیە نەدەدراین.
خودایه:دیاره تۆش ڕۆشتوتیە بەرەی خێڵ و خەنجەر، خۆتۆ سورەتێکت لە قورئانی پیرۆز بەناوی ژنەوە کردووە، کەچی لێرە نققەت لەخۆت بڕیوە!
تکایە قسەیەک بکە و هەر ئەمڕۆ نەگات بە ئێوارە هەرچی پیاو خێڵ و نەریتە، وەکو قەمی لوت، هەر هەمووی لە زەوی بەرەخوارەوە، باچیتر ژیان ئارام بێتەوە، ژیانێک ئیتر نەخێڵ و نەپیاو نەنەریتی تیا نەبێت.

هەموو خەڵکی دێو و هەرچی خێڵ هەبوو لە دێ، بەژن و پیاو، پیر و مناڵ و گەنجەوە، هەمووی سەیری ئەو دیمەنە تراژیدیک و خەفەتناک وناخ هەژێنەمان دەکرد.

بەهار پڕ بە گەرووی دەیگوڕاند:نەفرەت لە خێڵ، گوو بە نەریت، تفووووو لە نێرسالاری.

ڕێک لەو ساتەیا کەریمۆکی مامۆی بەهار، دەهری بوو و ئیمان لەکەلەیا نەما و وەکو شێت و هارێک، پەلاماری بەهاری بەستەزمان و بێ دەسەڵاتیدا و خەنجەرێک کە دایمە لە بەر پشتوێنەکەیبوو، لە کێڵانەکەی دەرهێنا و خستیە سەر گەردنی بەهار و وتی:یەک گووی تر بخۆیت و یەک کفری تر بکەیت و بێڕێزیەکیتر لە بەرامبەر پیرۆزی خێڵ و سەروەری نەریت بدرکێنیت، هەرئێستا خەڵتانی خوێنت دەکەم و سەرت لەلاشەت جیا دەکەمەوە و بە جەحنەمت دەسپێرم، سەگی بەڕەڵاو گڵاوی پیس، تۆ چیت تا بوێری و بێ ڕێزی وا بکەیت و لە ڕووی بڕیاری خێڵ و پیاوانی خێڵ بووەستیتەوە؟

هەی قەحپەی بێ تەربێتی بێ لغاو، دەی قسە بکەو گوویتر بخۆ تا بە جەحننەمت موشەڕدەف کەم.
هەی دێلە سەگی بێ ئەخلاق، دەتەوێت لە پیرۆزی خێڵ بدەیت و سەری خێڵەکەمان شۆڕبکەیت و حەیامان بەریت؟ قسە بکە دەی با بۆ شوێنێکت بنێرم ڕۆژی سەت جار، لەسەر ئەم هەموو کفرو بێ ڕێزی و گوو خواردنەت، بتکەن بە دارەوە و لەشیشت بدەن، هەی بێ حەیای ناکەس پەچە.

“خەنجەرەکەت دەر بێنە، بیدە لەو شوێنەی مرۆڤ بە ئاگادێنێتەوە.”(١). هەی نامەردی بێ غیرەت، وادەزانی من لە خێڵ و تەڕەماش دەترسم؟ هەی مرۆڤ کوژ، پیاو نیت و زەڕەیەک کەرامەت و بەهات نییه، دڵنیام کە نیشتە، گەر هەر ئێستا ئەوەی وتم وانەکەیت.

دایکم گوتی: کە بەهار وا بە بوێری و بەبێ منەتی لە ڕووی مامۆی وەستایەوە، بەر لەوەی کارلەکار بترازێت وبەهار بکوژێت، حەوت ژن خۆمان هاوێشتە بەرپێی کەریمۆک و کەوتینە ماچکردنی پێڵاوەکانی تا ئەو کارە نەکات و بەهار نەکوژێت و بە هەزار تکا و پاڕانەوە و بەقوربانت بم و نەکەی توخوا توخوا، تا خەنجەرەکەی لەسەر گەرووی بەهار لابرد و لە بەهارمان دوور خستەوە.
بەهارمان تۆزێک برد بۆ ئەولاتر و حەوت ژنیتر و پانزە پیاو ماقوڵ و ڕیش سپی تری خێڵ هاتن و کەوتینە قسە لەگەڵ بەهار و پێمان گووت:دەزانین ئەوە زوڵمە لە تۆ دەکرێت، نە ئێمه قبوڵمانە و نەخوای گەورە، چی بکەین و چیمان لە دەست دێت؟
تۆ دەتەوێت قوڕەکە خەستر بێت و کێشەکە ئاڵۆزتر و گەورەتر بێت و کاروانی برات بکوژن لە تۆڵەی ئەوەی کەریمۆکی مامت بەر لە چەند ساڵە پیاوێکی لە خێڵەکەی ئەمان کوشتووە؟
دەتەوێت ئەو برایەی کە هەمیشە لەبارەیەوە دەتگوت:من ئامادەم لە پێناویدا خۆم بخەمە ئاگرەوە و گیانم بکەم بە قوربانی کاروانەکەم و تاقانە براکەم؟، ئەو برایەی بڕواناکەین کەسێکیتر هەبێت لەو دنیایە بەقەد ئەم تۆی خۆش بوێت و بەقەد تۆیش کەسیترهەبێت ئەو تاقە برایەی خۆش بوێت.

بەهار گیان:دەتەوێت جەرگی باوکت و دایکت بسووتێت و تۆیش بێ برا و ماڵ وێران بیت؟

گوتی:کەوامان گووت:بەهار گوتی ڕازیم، تەواو.
ئەوجاره کاروان هاوار و فیغانێکی کرد، دەنگی گەیشت بە کەشکەڵانی ئاسمان و هەموو ئەوانەی لەوێ ئامادەبووین، چ فیغان و هاوارێک، خودایه کێوی دەتواندەوە و بەردی دەکرد بە ئاو کافر بە بینینی ئەو حاڵەی کاروان موسڵمان دەبوو، کاروان خۆی هاوێشتە سەرپێیەکانی بەهار و قاچەکانی ماچ کرد و گوتی:تکا دەکەم خوشکەئازیزەکەم، بەهاری براکەت، شیرینی ژیانم، بەسۆزترین خوشکی ژیانم، هەموو دنیام، نەکەی بەو هاوسەرگیریە و پیرە پیاوە و بەو ژیان وێرانکردنەی خۆت ڕازی بیت، هەرگیز، تکایە بەهاری من، بڵێ نەخێر و یاخی بە، مەترسە و بوێربە، من لە پشت تۆم، تۆ بەس بڵێ نەخێر، با من بکوژن، تکایە ماڵی خۆت کاوڵ مەکە و بەدەستەکانی خۆت قوڕ بۆ ژیانی خۆت مەگرەوە و بەهاری عومرت بە پایز مەکە.
تکایه، با ئیتر یاخی ببین و له ڕووی خێڵ و خەنجەر و نەریت و نێرسالاری بوەستینەوە و چیتر ڕادەستیان نەبین. تکایه بە قسەم بکە، هەرگیز، زەرەرناکەیت، بەهارگیان، گیانی براکەت.

بیرتە باوکم دەیگوت:بەهار بڵێت شوو بە کوڕی پاشای هۆڵەندا دەکەم و دڵم بۆ ئەو لێدەدات، دەیکەم بە شاژنی هۆڵەندا، بەهار تۆ داوا بکەو فەرمان بکە، تا باوکت نەک خێڵێک، بەڵکوو ئیمپڕاتۆڕیەتێکت لە پێناودا بڕوخێنێت. باوکە، ئەی تۆ هەمان ئەو باوکەی جاران نیت کەوات دەگوت و تا درهەمێکت بە من دەدا، دوو درهەم بە بەهار و دەتگوت:بەهارجەرگی منە، دڵ و هەناسەی باوکەیه، ئەی بۆچی ئێستا بێ دەنگیت و لە بەرامبەر ئەو غەدرە گەورەیە هیچ شتێک ناکەیت و هیچ ناڵێیت؟!
کە کاروان وای بە باوکی گوت.
حاجی ئاکۆ تا هێزی تیابوو ڕایکرد بەرەو کچەکەی و باوەشی کرد بە بەهاردا و دایه پڕمەی گریان گوتی:ناچار بووم لە نێوان مەرگی تۆ و کارواندا، یەکێکتان هەڵبژێرم، مەرگی تۆم هەڵبژارد، دەزانم ئەوەی تۆش مەرگ کچە ماڵوێران بووەکەم، بەهارەکەم، دەزانم ئەو هاوسەرگیریە ناچاری و بەزۆریە خێڵگەرایە، هەڵوەرینی خونچەی ژیان و به پایزکردنی تەمەنتە.
بمبوورە کچەشیرینەکەم، بەهاری باوکەی، توخوا لە باوکت دەبووریت؟
دەزانم من شایەنی تف و نەفرەت و ڕقم تا مردن، نەک بەزەیی و لێخۆشبوون و لێبوردن، توخوا گەر مردم، مەیه بۆ پرسه و سەر تەرمەکەم، تەنها یەک جار نەبێت، ئەویش کاتێک بە خاکیان سپاردم، وەره و تا هێزت تیایه تفێک بکە لە گۆڕەکەم و بڵێ:نەفرەت لەو باوکەی کە ناپاکی لێکردم و منی لە سوڵحێکی عەشایەری و لە یاریەکی قۆمارئاساو گەوادی دا دۆڕاند.
تفو لەو باوکەی کە لە لوتکەی نازداریمدا، هەموو ئەو نازانەی لێ سەندمەوە کە پێشتوور پێی بەخشی بووم و ئاوا بێ ناز و ماڵێوانی کردم.
نەفرەت لەو باوکەی کە فریوی دام و تا دوێنێ دەیگوت:بەهار هەموو ژیانی منە، بەهار دڵی بابە و ڕۆح و هەناسەی منە، کەچی ئەمڕۆ، دڵ و هەناسە و ڕۆح و ئەو هەموو ژیانەی خۆی گەلێک شەرمانە و لە ماوەی پێنج خوڵەکدا و زۆر بێ ویژدانانە لە شێوەی جگەرەیەکی بێ نرخ لەبەردەم خوا و هەمواندا سوتاند.

تکایه، کچە شیرینەکەم هەرگیز نەکەیت هەڵەی وا بکەیت و بمبووریت.
وای چ چرکە ساتێکی ناخۆش و چ دیمەنێکی تراژیدی بوو خودایە.
حاجی ئاکۆ و هاوسەرەکەی(نەسرین خان) و بەهار و کاروان باوەشیان کردبوو بە یەکتریدا و فرمێسک و فیغان و شیوەنیان هەموانی خستە جەحنەم و سوتان و گریان.
بەو شێوەیه لە ژێر هەڕەشەی خەنجەر و بە پێی یاسای خێڵ، دوو پیاوی خێڵ هاتن و بەهاریان لەباوەشی باوک و دایک و براکەی دەرهێنا و بردیان بۆ دێی (عەشیرەت ئاوا) و ڕادەستی ئاغا(سەیفواللە)یان کرد و وەرزی بەهاریان کرد بە پایز.

١- نەبەز گۆران، میرنشینی خاک و خۆڵ، چاپی دووەم٢٠٢٢، چاپخانەی: ئەندێشە،لاپەڕه:٧٤.




تریفەکانی گزنگ لەکوێوە دێن؟.. وریا ئازاد سەلیم

ژنبوون نەك گۆچان
بەڵکو ستێری ئاواتی نێرینەیە لەم چاخه
نابینی چۆن رەگەزەکانی بۆ دەگۆڕدرێن؟
تۆ دەڵێی” تا چاوەڕوانی هەبێت ، نزیکم لەسەرەتاوە”
مەگەر نەتزانییوە تۆ خۆت هارمۆنیای نێوان سەرەتاو کۆتاییت،
شەو ورۆژ، سپی و رەش، باکوورو باشوور..
چونکە دەروونی شاعیر واڵایە، هێندەی بەرفراوانی گەردوون
بۆیە ناهێڵیت نەمامی پەیڤەکان وشك بن
هەمیشە بەو گیانە پاراوە ئاو دەدرێن
ئەو کاتە سۆزی ژنبوون چڕ دەبێتەوە و دەگاتە ترۆپك
کە بە پێنووسێکی پەمەیی لەسەر کاغەزێکی نێرینە
شیعرێکی کامڵ لە دایك دەبێت
دڵنیابە تۆ لەم گەردوونە ئاڵو واڵا قەرەباڵغە
بەتەنیا جێ نەهێڵراوی
پیاوانی رەسەن لە نێو جێدا شەوانە بڵند دەبن و
دەستیان دەکەن بە رایەخ بۆ ئەو پەیڤانەی
پڕاو پڕ وەفاو راستگۆیی و پاکیزەییان لێ دەتکێ
تاکو لە قوڕاوی جادەکانی ئەو دەڤەرە قیرتاونەکراوەدا
جوانییەکانیان بزر نەبێت
مەگەر نەتزانیوە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا
بۆنی ژن لەم زەمەنە دێ
مەگەر نەتزانیوە شەویش هەر رۆژەو
کاراکتەری پشت بڕیاری سەرۆك و دادوەرو بەڕێوبەرەکان
هەر ژنن، گەر راستەوخۆ خۆشیان نەبن
گوێم لە ژنێکی بە ئەزموون بوو دەیگوت:
پیاوەکەم وەکو منداڵ وایە هەر کاتێ ئافەرینی دەکەم
زیاتر لەپی دەستەکانیم بۆ دەکاتەوە،
تەنانەت بە کارەکانی منیش ڕا دەبێ
مەگەر نەتزانیوە هەموو دەرگایەك کلیلی هەیە بۆ کردنەوە؟
سوپاس بۆ شیعر
کە فێری کردین رۆژێك هەیە هەرگیز خۆری ئاوا نابێت
لێیەوە دەپەڕینەوە بۆ هارمۆنیاکانی گەردوون




سەهیم عومەر خەلیفە کار بۆ فیلمێکی نوێی سینەمایی دەکات

‘میزۆپۆتامیا کافێ’ نوێترین بەرهەمی بڵندی سینەمایی سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کوردە و ئێستا ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی دەکرێت.

سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن سەهیم عومەر نووسراوە و لەلایەن دەزگای سینەما لە بەلجیکا پاڵپشتی دارایی لێکرا، بوودجەی بۆ تەرخانکراوە و بەم دواییە بودجەی بۆ ئامادەکاریکردن بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە تەرخانکرایەوە.

دەرهێنەری فیلم ئێستا کار بۆ دیارییکردنی ئەکتەر و ستافی فیلمەکە دەکات و بڕیارە لە 2024 کاری وێنەگرتنی دەستپێبکات.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە کافێیەک لە برۆکسلی بەلجیکا دەکات، گەنجێکی باشووری کوردستان بەناوی ئارام سەردانی دەکات، بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئامۆزاکەی هاتووەتە ئەو وڵاتە، بەڵام دواتر پلانی دەگۆڕێت و ژیانی هاوژینی لەگەڵدا پێک ناهێنێت.

سەهیم عومەر خەلیفە، بەردەوام لەلایەن دەزگای سینەمای سەر بە حکومەتی بەلجیکاوە پاڵپشتی لە پڕۆژە سینەماییەکانی دەکرێت کە ساڵانە تەنیا پاڵپشتی لە پڕۆژەی چەند فیلمسازێکی ئەو وڵاتە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، فیلمی سینەمایی ‘میسیی بەغداد’ـی خەلیفە کارەکانی تەواو بووە و بۆ چەند فیستیڤاڵێکی گرنگی سینەمایی نێردراوە.

‘میسیی بەغداد’ پێشتر وەک کورتە فیلم بەرهەمهاتووە و دەنگدانەوەیەکی زۆی هەبوو و زیاتر لە 60 خەڵاتی لە فیستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێنا، دواتر بڕیاری بەرهەمهێنانی وەک فیلمێکی درێژ درا.

سەهیم عومەر خەلیفە، لە دایکبووی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستانە و لە بەلجیا دەژی، بڕوانامەی ماستەری لەو وڵاتە بەدەستهێناوە، خاوەنی چوار کورتەفیلم و دوو فیلمی بڵندی سینەمایی و بەڵگەفیلمێکی درێژە، لە رێگەی فیلمەکانییەوە 110 خەڵاتی بەدەستهێناوە، دوو ساڵ بەسەریەکەوە کورتەفیلمەکانی لە کورتە لیستی کورتە فیلمە بەربژێرکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکاردا بوو.




پاشایه‌كی بێ ته‌خت!.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

نه‌ریتێكی ناقۆڵای كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه‌، كه‌ گه‌لێك په‌ند و ئیدیۆمی میللی له‌ باره‌وه‌ گوتراون، ئه‌ویش به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی ناو و شوناسی ئه‌و داهێنه‌ر و ڕه‌مزه‌ كولتووریی و نه‌ته‌وه‌یانه‌ و فه‌رهه‌نگییانه‌یه‌، كه‌ ڕۆڵێكییان له‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌، له‌ ڕووێكه‌وه‌ دوای مردنیان بینیوه‌. به‌ومانایه‌ی تا مرۆڤه‌كه‌ له‌ ژیاندایه‌ لای لێ ناكرێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ كه‌س به‌ بیری نه‌بێت و پێگه‌ و شوناسی نه‌نرخێنرێت و ڕۆڵ و ئاماده‌یی له‌ خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌ و كولتووردا نادیده‌ بگیرێت، یاخود وه‌ك كاری كه‌سانی دیكه‌ سه‌یر بكرێت، به‌ڵام كاتێ ده‌مرێت، ئیدی له‌ زه‌وی ئاسمانه‌وه‌ شین و واوه‌یلای بۆ ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یێنه‌ كه‌شكه‌ڵانی ئاسمان. بێگومان ئه‌گه‌ر مه‌رگی ئه‌و مرۆڤه‌ خۆی نه‌بووایه‌ و هه‌ر له‌ ژیان بووایه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ناكرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ دوای مردنی بۆی ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ ئه‌ده‌بی سه‌رزاره‌كی، په‌ند و ئیدیۆمه‌ میللییه‌كانی ئێمه‌ و ته‌نانه‌ت شیعر و سه‌رگوزشته‌ی فۆلكلۆریش بده‌ین، ده‌بینین به‌رده‌وام كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو كوژی مردوو په‌رست وێنا كراوه‌ و ده‌گوترێت:( كورد زیندوو كوژی مردوو په‌رسته‌/ له‌ پاش مه‌رگم چ فایده‌یه‌ بێیه‌ سه‌ر قه‌برم له‌ بۆ شیوه‌ن/ كه‌ به‌ زینوویی بۆمن نه‌بووی كه‌ مردم چیت لێ بكه‌م) ئه‌مانه‌ و گه‌لێك گوزارشتی میللییانه‌ی دیكه‌. به‌ بڕوای من ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ شتێك نییه‌ ڕووكه‌شانه‌ و بێ بوونی هیچ ئه‌زموونێكی ژیان له‌ خۆوه‌ گوترابێت، به‌ڵكو به‌ كرده‌یی ڕوویداوه‌ و تا كوردیش ماوه‌ هه‌ر ڕووده‌دات. لێره‌وه‌شه‌ كه‌ ده‌گوترێت مردوو په‌رست و زیندووكوژین، واتا بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغێك ده‌شێ وابین و گومانیشی تێدا نییه‌ كه‌ واین. ئه‌مه‌ دروست به‌رانبه‌ر وه‌رگێڕ و نووسه‌ری دیار (عه‌زیز گه‌ردی) كرا. كه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كرد. ئه‌م نووسه‌ره‌، به‌و شێوه‌ ژیانه‌ تایبه‌تییه‌ی هه‌ڵیبژارد و له‌ سه‌ری ڕۆیشت، هاوكات به‌ به‌رهه‌م و وه‌رگێڕانه‌ جوانه‌كانی، بووه‌ ناوێكی دیار و ئاشنای نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیی و هه‌ر كه‌سێك كتێب بناسێت، ده‌بێ گه‌ردیش بناسێت و ناوی بیستبێت. به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕێگه‌ی شاكاری داغستانی منه‌وه‌. گه‌ردی تا مرد، ته‌نیا و گۆشه‌گیر، لاته‌ریك و دوور له‌ هه‌را و زه‌نای ڕووكه‌شانه‌ی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردی ژیا و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ كتێب و په‌یڤ و نووسین ته‌رخانكردوو كتێبی كرده‌ شوێنگره‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ژیانی خۆیی و ته‌نها بۆ كتێب و خوێنه‌وه‌ ژیا. ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تریش ئه‌و نووسه‌ری گه‌وره‌ و خۆشه‌ویست و ڕێزلێگیراوتركرد ئه‌وه‌بوو، كه‌ هه‌تا مرد كتێبی و شوناسی ڕۆشنبیریی و ئه‌ده‌بییانه‌ی خۆی، به‌ هیچ شتێك نه‌گۆڕییه‌وه‌ و مه‌زنایه‌تی خۆی نه‌كرده‌ قوریانی پاره‌ و پۆست، وه‌ك ئه‌وه‌ی خولیای به‌شێكی هه‌ره‌ زۆری نووسه‌رانی ئێمه‌یه‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان له‌ شوێنێكه‌ و بیرو بڕواشیان هی حزبێكه‌ و ڕووی ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌، خۆیان وه‌ك فیگه‌ری دیاری دنیای ڕووناكبیری ئێمه‌ نیشان بده‌ن. گه‌ردی، به‌ هۆی ناوبانگی و خزمه‌ته‌كانی له‌ بواری نووسین و زمانی كوردییه‌وه‌، هه‌ر شتێك مه‌به‌ستی با، ده‌یتوانی داوای بكات و بۆشی جێبه‌جێ ده‌كرا. به‌ڵام تا مرد، گۆشه‌گیریی و ژیانی ته‌نهاییانه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌یه‌كی لاته‌ریك و له‌گه‌ڵ كتێبدا نه‌گۆڕییه‌وه‌ به‌ هیچ شتێك. ئه‌و نووسه‌ره‌ تا له‌ ژیان دابوو، گومان ده‌كه‌م خزمه‌تێكی ئه‌وتۆی كرابێت، یاخود ڕێزی لێبنێن و به‌ سه‌ری بكه‌نه‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بگره‌ دژایه‌تیشی كراوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی باسی ده‌كات و له‌ په‌راوێزی نووسینی چه‌ند نووسه‌رێكیشه‌وه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ باسكراوه‌. به‌ڵام هه‌ر كه‌ مرد، ئیدی مه‌رگی بووه‌ هه‌واڵ و ڕووداوێكی گه‌وره‌ و هه‌موو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌زگا چاپه‌مه‌نییه‌كان و به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌م هه‌رێمه‌ و نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌كانیشی به‌ ئاگا هێناوه‌، كه‌ پێشتر ده‌یانتوانی گه‌ردی و كاره‌كانی بڵاوێنه‌وه‌ و و تا له‌ ژیان دابوو به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی لادروست بێت كه‌ كورد زیندووكوژی مردوو په‌رست نییه‌. گریمان گه‌ردی به‌ هۆی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌، كه‌ ئازاده‌ له‌وه‌ی چۆن هه‌ڵیده‌بژێرێت، دوور له‌ نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری بووه‌، به‌ڵام خۆ ده‌كرا بێ ئاماده‌یی ئه‌و ڕێزی لێنرابا و بۆ نموونه‌ خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌ به‌ نێوی وه‌رگێڕان به‌ ناویه‌وه‌ بكرێت، ئه‌و كات خۆشی هه‌ستی به‌ ئاسووده‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كردوو ده‌بووه‌ نه‌ریتیش كه‌ داهێنه‌ر و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌كانمان تا له‌ ژیاندا ماون، وه‌ك گه‌وهه‌ری به‌ نرح ببینین و به‌ سه‌ریان بكه‌ینه‌وه‌. بۆیه‌ به‌ بڕوای من، هیچ بوێری و جوانییه‌ك له‌وه‌ دانییه‌ دوای مردنی مرۆڤێك، ئیدی شوناسی گه‌وره‌ و كاریزمایی بده‌یته‌ پاڵ و شینی بۆ بكه‌یت، چونكه‌ ئه‌و خۆی له‌ ژیان نه‌ماوه‌، تاكو ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و نرخاندنه‌ ببینێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ پێ ده‌چێت ئه‌مه‌ نه‌ریتێك بێت له‌ نێو ئێمه‌. كتێبی ( عه‌زیز گه‌ردی پاشای زمان و وه‌رگێڕان) كه‌ حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان ئاماده‌ی كردووه‌، كتێبێكه‌ له‌ باره‌ی گه‌ردی و له‌ چله‌ی ماته‌مینییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌. ئه‌م كتێبه‌, كۆكراوه‌ی ئه‌و وتارانه‌یه‌، كه‌ له‌ سه‌رو به‌ندی مه‌رگی گه‌ردی، له‌لایه‌ن نووسه‌ران و هاوڕێكانییه‌وه‌ نووسراون و تیایدا مردنی گه‌ردی به‌ بۆشایه‌كی گه‌وره‌ له‌ دنیای نووسین و وه‌رگێڕان ده‌بینن. بێگومان وتاره‌كان، زۆرتر خه‌سڵه‌تی لاونه‌وه‌ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانییان هه‌یه‌، له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی مه‌عریفییانه‌ و زمانییانه‌ و فه‌رهه‌نگییانه‌ی كاره‌كانی ئه‌و وه‌رگێڕه‌ بێت. چونكه‌ ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌، كه‌ هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی بووه‌ كورده‌واری وته‌نی ( شتێك به‌ شتێك بكات) كاتێ ناوی عه‌زیز گه‌ردی به‌ پاشای زمان و وه‌رگێڕان ناو ده‌بات، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بوو توانای ئه‌وه‌شی هه‌بووایه‌، پاشایی بوونی عه‌زیز گه‌ردی پیشان بدات، نه‌ك ته‌نها شوناسێكی سه‌ر زاره‌كی پێ بدات. خوێنه‌ر كه‌ ناونیشانی ئه‌م كتێبه‌ ده‌بینێت، بیری بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی كاره‌كانی گه‌ردییه‌و دواتریش به‌راوردكردنییانه‌ به‌ كاری نووسه‌رانی دیكه‌، یاخود ده‌رخستنی ڕه‌هه‌نده‌كانی بواری وه‌رگێڕانه‌ لای ئه‌م وه‌رگێڕه‌ و دواتریش به‌راوردكردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌یه‌تی له‌كاری وه‌رگێڕه‌كانی دیكه‌، چونكه‌ به‌ چه‌ند كورته‌ وتارێكی سه‌رپێی، كه‌ هه‌ندێكییان ساده‌ و هه‌ندێكی دیكه‌یان پتر باسكردنی نووسه‌ره‌كان خۆیانه‌ له‌وه‌ی باسی گه‌ردی بكه‌ن، ناتوانرێت عه‌زیز گه‌ردی به‌ پاشای وه‌رگێڕان ناو به‌رین. بێگومان نكۆڵی له‌و وه‌رگێڕه‌ و كاره‌كانی، خزمه‌ته‌كانی له‌ بواری زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی ناكرێت، كه‌سمان لاریمان له‌وه‌ نییه‌ و به‌ بڕوای منیش گه‌ردی سه‌د جار شایه‌نی پاشایه‌تی وه‌رگێڕانه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێ هه‌ر ته‌نها قسه‌ و گوتن بێت، به‌ڵكو ده‌بێ به‌ ساغكردنه‌وه‌، به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردكردن، دواتریش ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و تایبتمه‌ندییه‌ فه‌رهه‌نگی و زمانه‌وانییانه‌ بێت، كه‌كاره‌كانی گه‌ردی له‌ كاره‌كانی هه‌ر وه‌رگێڕێكی دیكه‌ جیا ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ دابنێین، كه‌ ئه‌و كتێبه‌ به‌ هه‌مان ناونیشان و ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی ئینلگیزی، یاخود ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندی، ئایا خوێنه‌رانی ئه‌وێ، چ پرسیار و تێگه‌یشتنێكییان له‌ باره‌ی دژوازی ناونیشان و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ بۆ دروست ده‌بێت؟! ئایا كتێبێكی ساده‌ی له‌و شێوه‌یه‌، شایه‌ن به‌ ناو و پێگه‌ی گه‌ردییه‌؟ ناونیشانی كتێبه‌كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ وتارێكی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌ خۆی وه‌رگیراوه‌، كه‌ تیایدا گه‌ردی به‌ پاشای زمان و وه‌رگێڕان ناو ده‌بات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و مایه‌ی پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌، حه‌مید به‌درخان له‌ كۆی ئه‌و وتاره‌یدا، نه‌یتوانیوه‌ به‌ تاكه‌ دێڕێكیش له‌ باره‌ی وه‌رگێڕان و زمانی گه‌ردییه‌وه‌ بدوێت، نه‌یتوانیوه‌ خاسیه‌ته‌كانی وه‌رگێراِن لای ئه‌و وه‌رگێره‌، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ بووه‌ دیارترین وه‌رگێڕ باس بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی باسی خۆی، ئه‌كادیمیای به‌درخان و فیستیڤاڵ و گه‌شته‌كانی ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ باسی گه‌ردی و به‌رهه‌مه‌كانی ناكات، له‌ كاتێكدا ئه‌و ناونیشانه‌ زه‌ق و گه‌وره‌ی بۆ وتاره‌كه‌ی خۆی و كتێبه‌كه‌ش داناوه‌. ده‌بوو به‌درخان، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ باره‌ی هونه‌ری وه‌رگێڕان و تایبتمه‌ندییه‌كان و ڕۆڵی گه‌ردی له‌و بواره‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و زانستیی و بابه‌تییانه‌ بنووسێت و بیكاته‌ ده‌روازه‌ی كتێبه‌كه‌ ئه‌و كات ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی بدات، ناونیشانێكی وه‌ها بۆ وتاره‌ ساده‌ و ساكاره‌كه‌ی دابنێت. چونكه‌ خوێنه‌ر كه‌ ناونیشانه‌كه‌ ده‌بینێت، وا هه‌ست ده‌كات كۆی وتاره‌كه‌ی له‌ باره‌ی وه‌رگێڕان و زمانه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باسێك نییه‌ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌. له‌ درێژه‌ی كتێبه‌كه‌دا، كۆی ئه‌و وتارانه‌ی دیكه‌ی ده‌بینین، كه‌ له‌ باره‌ی مه‌رگی گه‌ردییه‌وه‌ نووسراون. وتاره‌كان هه‌موویان وتاری ساده‌ و سه‌ر زاره‌كین، بێ قووڵایی و بێ هزرن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ باره‌ی كاره‌كانی گه‌ردییه‌وه‌ نادوێن، به‌ڵكو له‌ ده‌وری چه‌ند باس و بابه‌تێكی دیكه‌ ده‌خولێنه‌وه‌، كه‌ خوێنه‌ر ده‌یانخوێنێته‌وه‌ سه‌یری پێ دێت، ئه‌م جۆره‌ وتارانه‌، له‌ باره‌ی گه‌وره‌ نووسه‌رو وه‌رگێڕێكی وه‌ك گه‌ردی بنووسرێن. بۆ نموونه‌: یه‌كێك باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ژنی هێناوه‌، گه‌ردی پاره‌ی پێداوه‌، ئه‌ویتریان باس له‌ شاره‌وانی و زه‌وی ده‌كات ، كه‌ چۆن زه‌وی بۆ گه‌ردی كڕیوه‌، یه‌كێكی دیكه‌یان باس له‌ جلوبه‌رگی و خاكیبوونه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویتریان باس له‌ تووڕه‌یی نیگه‌رانی و زۆر شتی تر، یه‌كێكی دیكه‌یان باسی گه‌شته‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بحه‌ و شاره‌زوور ده‌كات. به‌ ڕاستی مایه‌ی پرسیار و نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌یه‌، ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ له‌ باره‌ی گه‌ردییه‌وه‌ بنووسرێن. ئه‌م جۆره‌ باسانه‌، له‌ كوێوه‌ی ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی به‌درخان جێیان ده‌بێته‌وه‌؟ ئه‌م جۆره‌ وتاره‌ ڕۆژنامه‌وانیی و ڕوكه‌ش و بێ هزر و قووڵاییانه‌، له‌ كوێوه‌ی زمان و وه‌رگێڕان جێگه‌یه‌كییان ده‌بێته‌وه‌؟ ئایا ناونیشانی كتێبه‌كه‌ و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كتری یه‌كده‌گرنه‌وه‌؟ له‌ كۆی ئه‌و وتارانه‌ی نێو كتێبه‌كه‌، باسێك له‌ باره‌ی خاسیه‌ته‌كانی وه‌رگێڕان، زمان، شێوازی كاری هونه‌رییانه‌ی گه‌ردی و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕه‌كانی دیكه‌ نییه‌، ته‌نها لاونه‌وه‌ و ستایشكردنێكی ڕووكه‌شانه‌یه‌، كه‌ دڵنیام ئه‌گه‌ر گه‌ردی له‌ ژیان بمابایه‌ و كتێبه‌كه‌ی بدیبایه‌، ئه‌وا به‌ جۆرێك تووڕی ده‌دا، ئه‌و سه‌ری دیار نه‌بێت. چۆن ده‌بێت له‌ باره‌ی نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی ده‌گمه‌نی وه‌ك گه‌ردی بدوێین و كتێب بنووسین، به‌ڵام تۆزقاڵێك له‌ باره‌ی كار و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌دوێین. دیاره‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌ بیبلۆگرافیا و باسكردن له‌ ناو و ژماره‌ی كتێبه‌كانی نییه‌، به‌ڵكو باسكردنه‌ له‌ شێوازی كاركردن و هه‌ڵبژاردن و وه‌رگێڕانی كتێبه‌كانی. به‌و مانایه‌ی گه‌ردی بۆچی و چۆن توانی ببێته‌ یه‌كێك له‌ دیارترین وه‌رگێڕه‌ كورده‌كان و چۆن به‌و زمانه‌ شیرین و بێ سفت و سۆڵه‌ كاری وه‌رگێڕانی ده‌كرد. یاخود جیاوازییه‌كانی هونه‌ری وه‌رگێڕان، لای ئه‌و وه‌رگێڕه‌ و وه‌رگێڕه‌كانی دیكه‌ چییه‌، بۆچی به‌ بایه‌خه‌وه‌ كتێبه‌كانی ئۆریانا ڤالانچی وه‌رده‌گێڕا؟ بۆچی داغستانی من، له‌ هه‌فتاكاندا وه‌رده‌گێڕێت.؟ ئه‌مانه‌ و چه‌ندین پرسیاری دیكه‌، ده‌كرا بكرێنه‌ ته‌وه‌ری ئه‌و كتێبه‌ و ئیدی نووسه‌ران و توێژه‌ران، له‌ باره‌ی زمان و وه‌رگێڕانه‌كانییه‌وه‌، به‌ قووڵی و وردی بدوابان. بێگومان ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌و كتێبه‌، وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ چله‌كه‌ی نووسراوه‌، زۆرباش ئه‌وه‌ش ده‌زانین وتارێك كه‌ بۆ بۆنه‌یه‌ك و بیرخستنه‌وه‌یه‌ك ده‌نووسرێت، ڕه‌نگه‌ زۆرتر مۆركی وتارێكی ڕۆژنامه‌وانی وئااسایی وه‌ربگرێت، قسه‌ی ئێمه‌ له‌و باره‌وه‌ نییه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌، بیانكاته‌ پاساوی سه‌رنجه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه‌، به‌ڵكو قسه‌ی ئێمه‌ له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك و ناونیشانی كتێبه‌كه‌یه‌. به‌و مانایه‌ی چۆن ده‌بێت گه‌ردی به‌ پاشای وه‌رگێڕان ناوبه‌ریت، به‌ڵام ئه‌و پاشابوونه‌ی ده‌رنه‌خه‌ی؟ له‌ باره‌ی زمان و وه‌رگێڕانه‌كانییه‌وه‌، بچووكترین زانیاریی و ناسینه‌وه‌ش نه‌خه‌یه‌ ڕوو؟ ئایا باسكردن له‌وه‌ی كه‌ گه‌ردی مرۆڤێكی هه‌ستیارو گۆشه‌گیر بووه‌وه‌ له‌ هه‌موو شتێك به‌ گومان بووه‌، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌رگێڕان و زمانزانیه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ده‌كرا له‌ بری ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك و هه‌ر چۆنێك بێت له‌ چله‌كه‌ی كتێبێك ئاماده‌ بكات، ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌، به‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و فراوانتر و با چه‌ند ساڵێكی دیكه‌شی خایاندبا، كتێبێكی له‌ باره‌ی زمان و وه‌رگێڕان و ڕه‌هه‌نده‌ فه‌رهه‌نگی و مانایه‌كانی لای گه‌ردی ئاماده‌ بكات. چونكه‌ به‌ داخه‌وه‌ زۆرجار كارێك ده‌كرێت، نه‌ك له‌ ئاست گه‌وره‌ی نووسه‌رێك نییه‌، به‌ڵكو به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان، به‌ هۆی ساده‌یی كاره‌كه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌یی و پێگه‌ و ناویشی كه‌مده‌كرێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا ده‌یبینین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌ره‌تاییترین كارێك كه‌ له‌باره‌ی هه‌ر نووسه‌رێكه‌وه‌ بكرێت، ساغكردنه‌وه‌ی ساڵی له‌ دایكبوونیه‌تی له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌. خۆ گه‌ردی، دوو سه‌د ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ دایك نه‌بووه‌، تا ساڵی هاتنه‌ دنیای وه‌ك شاعیرانی كلاسیك ته‌مومژاوی بێت؟ كه‌چی له‌و كتێبه‌دا، به‌ دوو به‌رواری جیا، ساڵی له‌ دایكبوونی نووسراوه‌. له‌ لاپه‌ڕه‌ (44) ساڵی 1947 نووسراوه‌وه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ (47) ساڵی 1948 نووسراوه‌. ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ ته‌ژییه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی چاپ و نووسین، به‌ جۆرێك هه‌ندێكییان هێنده‌ زه‌قن، كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و كتێبه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێی بۆ كراوه‌. بۆ نموونه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ (108) دا نووسراوه‌:( جارێكییان له‌گه‌ڵ كه‌ریم ده‌شتی له‌ ساڵی 1916 سه‌ردانی عه‌زیز گه‌ردیمان كرد) ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ بێت، ئه‌وا ئێستا ده‌شتی شاعیر ته‌مه‌نی سه‌دو شه‌ش ساڵه‌ و سه‌ردانه‌كه‌ش سی و دوو ساڵ به‌رله‌ له‌دایكبوونی گه‌ردی بۆ لای ئه‌نجامدراوه‌. بێگومان من زۆر باش ده‌زانم، هه‌ڵه‌ی چاپ چ ڤایرۆسێكه‌ و به‌رزه‌فتكردنی ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵام نابێ كتێب له‌ باره‌ی گه‌وره‌ نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی كورده‌وه‌ چاپ و بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، به‌ بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌. ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌ڵه‌ی دیكه‌ی چاپیشی تێدایه‌. به‌رله‌وه‌ی كۆتایی به‌و وتاره‌ بێنم، ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م، له‌ كۆی وتاره‌كانی ئه‌و كتێبه‌، ته‌نها وتاره‌كه‌ی برای نووسه‌ر ( ئه‌دیب نادر) باس له‌ وه‌رگێران و شێوازی وه‌رگێران لای گه‌ردی به‌ كورتی و پوختی ده‌كات. وتاره‌كه‌ی ئه‌دیب، كه‌ له‌كۆتایی كتێبه‌كه‌یه‌، ئه‌و نائومێدیه‌مان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی لامان دروست ده‌بێت. وتاره‌كه‌، كورت، پوخت و به‌ زمانێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان نووسراوه‌. بایه‌خی وتاره‌كه‌ی ئه‌دیب نادر هه‌ر ته‌نها له‌وه‌ دانییه‌، به‌ڵكو گرنگتر له‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌شت ساڵ به‌رله‌ مه‌رگی گه‌ردی نووسراوه‌، واتا هێشتا خۆی هه‌ر له‌ ژیان بووه‌. به‌مه‌ش ئه‌دیب، ده‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و له‌شكره‌ نووسه‌ره‌ی زیندوو كوژی مردوو په‌رستن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌مانه‌وه‌ باسمان كردووه‌. دواجار ده‌ڵێم به‌و كتێبه‌ی، به‌درخان ته‌ختێكی بۆ گه‌ردی بونیاد نه‌نا، گه‌ردی خۆی پاشای وه‌رگێڕانه‌ و پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌س ناو و شوناسی بۆ بتاشێت. خۆی و كاره‌كانی، گه‌واهی مانه‌وه‌ی ناو و پێگه‌ و مێژوو و ڕۆڵی ئه‌ون له‌ خزمه‌تكردن به‌ زمان و فه‌رهه‌نگ و كولتوور. ئیدی پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌س مێژووێكی بۆ دروست بكات، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ئاست ناو و شوناسی ئه‌ویش نه‌بێت. بۆیه‌ به‌و كتێبه‌ ساده‌یه‌ی حه‌مید به‌درخانیش، گه‌ردی نابێته‌ پاشای وه‌رگێڕان، چونكه‌ كه‌سێك كه‌ خۆی پاشا بێت، پێویستی به‌وه‌ نییه‌ بكرێته‌ پاشا.

سه‌رنج/ مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌ پاشایه‌كی بێ ته‌خت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ نییه‌ له‌ پله‌ و پایه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌ردی، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له‌ بێ ته‌خته‌كه‌ كتێبه‌كه‌یه‌، به‌و مانایه‌ی به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئاست گه‌ردی و كاره‌كانی نییه‌.

په‌راوێز: ناوی كتێب: عه‌زیز گه‌ردی پاشای زمان و وه‌رگێڕان، ئاماده‌كردنی حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای به‌درخان _ 2022




ده‌ق زمانه‌ *.. به‌ختیار محه‌مه‌د

من كه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌ر له‌ هه‌ر شتێك زمان ده‌خوێنمه‌وه؛ بۆیه‌ ده‌ق لای من زمانه‌. ده‌ق كه‌ زمانی باش نه‌بوو، ناشتوانێ واتایه‌كه‌ی (تیمه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی) به‌ باشی به‌ خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێ. هه‌موو چێژی ده‌ق سه‌ره‌تا له‌ زمانه‌وه‌ (له‌ شێوازی ده‌ربرین و داڕشتنی زمانه‌وه‌) دێ.
ڕاستییه‌كه‌ی هه‌رگیز زمانی باش و ناوه‌رۆكی باش (ده‌لاله‌ت و واتای مه‌عریفی پڕ) لێك دانابڕێن. ده‌قی باش هه‌م واتای باڵا و پڕی پێیه‌، هه‌م زمانی باڵا و باشیش (جوانیش).
به‌نموونه‌:
ئه‌م ده‌قه‌ی بێكه‌سی باوك هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی تێدایه‌:
ئه‌ی مانگ! من و تۆ هه‌ردوو هاوده‌ردین
هه‌ردوو گرفتار یه‌ك ئاهی سه‌ردین
تۆ وێڵ و ڕه‌نگ زه‌رد به‌ ئاسمانه‌وه‌
منیش ده‌ربه‌ده‌ر به‌ شارانه‌وه‌
ده‌خیلتم! ئه‌ی مانگ قیبله‌ی دڵداران
ده‌رمانی ده‌ردی دڵه‌ی بیماران
شه‌وێكه‌ و ئه‌مشه‌و بگه‌ره‌ فریام
بێ یار و هاوده‌م، عاجز و ته‌نیام…
یانیش ئه‌م ده‌قه‌ی نالی:
قوربان ئه‌تۆ نه‌خیلی یا ڕوتابی
وه‌ها شیرین و سینه‌ نه‌رم و دڵڕه‌ق
یاخود ده‌قی به‌ناوبانگی:
قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به‌ هه‌موو شاری شاره‌زوور
ئه‌ی لوتفه‌كه‌ت خه‌فی و هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه‌
وه‌ی سروه‌كه‌ت به‌شاره‌تی سه‌رگۆشه‌یی حوزوور
………………
له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته‌ له‌م سۆزی هیجره‌ته‌
دڵ ڕه‌نگه‌ بێ به‌ ئاو و به‌ چاوا بكا عوبوور
ئایا مه‌قامی ڕوخسه‌ته‌ له‌م به‌ینه‌ بێمه‌وه‌
یا مه‌سڵه‌حه‌ت ته‌وه‌ققوفه‌ تا یه‌ومی نه‌فخی سوور
حاڵی بكه‌ به‌ خوفیه‌ كه‌ ئه‌ی یاری سه‌نگ دڵ
نالی له‌ شه‌وقی تۆیه‌ ده‌نێرێ سه‌لامی دوور
له‌م ده‌قانه‌دا، كه‌ ده‌قی نه‌مرن، هه‌م واتایه‌كی ڕۆمانتیكی پڕ هه‌یه‌، هه‌م زمانێكی شیعریی باڵای جوانیش (له‌ ڕووی ڕێزمانیشه‌وه‌ هیچ هه‌ڵه‌یێكیان تێدا نییه‌)؛ بۆیه‌ش ده‌قه‌كان ده‌قی شیعریی له كات به‌ده‌ر و له‌‌ زه‌مه‌ن به‌ده‌رن. واته‌ له‌ كلاسیكه‌وه‌ به‌ ناو مۆدێرنه‌دا تیده‌په‌ڕن، تا ده‌گه‌نه‌ سه‌رده‌می پۆست مۆدێرنه‌‌. ئه‌ده‌بی نه‌مر كوڕ و كچی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه‌: له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كاندا ده‌خوێندرێته‌وه‌ و ته‌ئویل و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ. به‌نموونه ده‌ڵێین‌: پتر له‌ 2000 ساڵه‌‌ ده‌قی ئه‌لیاده‌ و ئۆدیسه‌ له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین و هه‌میشه‌ وه‌ك دوو ده‌قی تازه‌ و نه‌مر خۆیان پێمان نیشان ده‌ده‌ن و ئێمه‌ ده‌یانخوێنیه‌وه‌ و چێژ و مه‌عریفه‌یان لێ وه‌رده‌گرین. ڕاستییه‌كه‌ی له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، یا ئه‌ده‌بی باش هه‌یه‌، یا ئه‌ده‌بی خراپ هه‌یه‌؛ یا ئه‌ده‌بی زیندوو هه‌یه‌، یا ئه‌ده‌بی مردوو هه‌یه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئه‌ده‌ب وه‌ك نوێ و وه‌ك كۆن خۆی نیشان ده‌دا. به‌ واتای كلاسیك هه‌یه‌ نوێیه‌ و نوێش هه‌یه‌ كلاسیكه‌. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ داهێنان له‌ سه‌رووی هه‌موو ئیعتیبارێكه‌وه‌یه‌، كه‌‌ هیچ پێناسه‌ و هیچ سه‌رده‌مێك ناناسێ، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی مرۆڤایه‌تییه‌، كه‌‌ له‌ كات به‌ده‌ر و له‌ زه‌مه‌ن به‌ده‌ره‌. واته‌ ئه‌به‌دییه‌.

به‌ختیار محه‌مه‌د




سەلمان ڕوشدی و ڕاستی لە ئەدەبدا.. موحسین ئیبراهیمی.. وەرگێڕانی بۆ کوردی: کاوە عومەر

ناساندنێکی کورتی کتێبێک

دوای ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ی ئه‌م دواییه‌ له‌ دژی سه‌لمان روشدی، چوومه‌ سه‌ر كتێبێك كه‌ ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر خوێندبوومه‌وه‌. کتێبی “سەلمان ڕوشدی و حەقیقەت لە ئەدەبدا” لە نووسینی سادق جەلال عەزم. ئەم کتێبە یەکێکە لە تیژترین و بەرهەمدارترین و بوێرترین بەرگرییەکانی سەلمان ڕوشدی و “ئایەتەکانی شەیتان”، کە هەر لەو کاتەدا بڵاوکرایەوە کە زۆرێک لە بانگەشەکارانی ئازادی قسەکردن لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات سەلمان ڕوشدییان بە تەنیا جێهێشتبوو لەبەردەم تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی بە سەرۆکایەتی خومەینی. پشتگیری بێباکی نووسەر لە سەلمان ڕوشدی بە قەڵەمێکی تیژ و ڕوون – بە تایبەت لە چوارچێوەی پارێزکارانەو ترسنۆکانە کە لە کاتی ڕاگەیاندنی فتواکەدا باو بووە – دەبێ زۆر بەرز بنرخێنرێت. بە تایبەت کە نووسەر مامۆستای زانکۆیە و خەڵکی سوریایە. وڵاتێک کە کۆماری ئیسلامی ڕۆڵێکی کارای لە لە خوێن هەڵکێشانی ڕاپەڕینی هاووڵاتیانی خۆی لە دژی گەندەڵکار و دیکتاتۆر بەشار ئەسەددا گێڕا.

لەم بابەتەدا تەنها بەشێک لە کتێبەکە لەگەڵ ئێوەی خوێنەران بڵاو دەکەمەوە.
“ڕەنگە بتوانن هەموو گوڵەکان لەناو بەرن، بەڵام هەرگیز ناتوانن بەهار لە هاتنی بوەستێنن.”
ئەمە شیعرێکی پابلۆ نێرودایە لە سەرەتای کتێبەکەدا کە بە جوانی و بە کورتی باس لە ڕۆڵی خوێناوی ئیسلامی سیاسی دەکات لە مێژووی نیو سەدەی ڕابردوودا. بزووتنەوەیەک کە لە هەر شوێنێک هەنگاوی ناوە چەندین گوڵی لە پێ داوە، بەڵام نەک هەر نەیتوانی و هەرگیز ناتوانێت “بەهار لە هاتن بوەستێت”، ملیۆنان گوڵ لەم وڵاتە ئیسلامیانەدا گوڵیان کردووە. لە خودی ئێراندا، ماوەیەکی زۆرە، خەڵک هەستاون بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە ئیسلامی سیاسی و حکومەتەکەی و ئایەتوڵڵاکانی لە قوڕەکەیاندا بنێژن.

هێرشێک بۆ سەر کتێبێک کە نەیانخوێندووەتەوە!
سەرەتا نووسەر ڕەخنە لە “دیارترین ڕۆشنبیران” دەگرێت کە “هێرشیان کردووەتە سەر کتێبێک کە نەیانخوێندووەتەوە”. باسی ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و مامۆستا و پرۆفیسۆری بەناوبانگ دەکات کە بە دانپێدانانی خۆیان کتێبەکەیان نەخوێندووەتەوە، بەڵکو سەلمان ڕوشدییان بە “منداڵی و نەزانی و تەسک و گەمژەیی” تۆمەتبار کردووە.
لە وەڵامی ئەو ئیدیعاکارانەی کە “ئایتە شەیتانییەکان” لە چوارچێوەی وێناکردنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا دادەنێن، دەڵێت ئەوە خودی سەلمان ڕوشدییە کە بەڕێکەوت لە بەرهەمەکانیدا هەوڵی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتناسەکان دەدات بۆ پاراستنی “ڕۆحانیەتەکەی”. ڕۆژهەڵات لە سۆز و سەرسوڕهێنەر و ستەمکارییەکەیدا”. بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە و گازگرانە ڕەخنە دەگرێت و بەردەوام دەبێت کە “سەلمان ڕوشدی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵات ڕادەپەڕێت، بەڵام بەڕەهایی هەموو ڕۆژهەڵاتێک نا، بەڵکو ڕۆژهەڵاتێک کە دەیەوێت خۆی لە نەزانی، ئەفسانە، ڕزگار بکات، لەخورافات و هەژاری و دیکتاتۆریەتی سەربازی و شەڕی خێڵ و ئایین هەوڵ دەدات و نایەوێت لە دەرەوەی بازنەی ژیانی هاوچەرخ بمێنێتەوە. “بەرهەمەکانی ڕوشدی، لە شرۆڤەی کۆتاییدا، لە بەرژەوەندی ڕۆژهەڵاتی یاخیدایە نەک ڕۆژهەڵاتی بیابانەکانی پڕ لە درۆ و خورافات و نەزانی”.
لە وەڵامی ڕەخنەگرێکی ئەدەبیدا بەناوی ڕەجا ئەلنەقاش کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەلمان ڕوشدی “ڕووی ناشیرینی ڕۆژئاوای لەبەرچاوی گەلانی عەرەبی و ڕۆژهەڵات نیشانداوە”، ئاماژە بە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی بەرهەمەکانی سەلمان ڕوشدی دەکات، کە تێیدا لەوێ لە بەرهەمەکانیدا باسی “گەلان” نییە. ” بوونی نییە. به پێچه وانه وه “ته نها دڕنده یی ڕژێمه سیاسییه كانی جیهانی سێهه م و دواكه وتنیان و ڕقیان له پێشكه وتن و شارستانیه ت” شه رمه زار ده كات و هونه ری هاوبه شی ته واوی ئه و ده سه ڵاتانه له گه ڵ وڵاتانی ڕۆژاوا ئاشكرا ده كات.
نووسەر، دوای دەیان نموونەی دیکەی کەسایەتی ناسراو و دیار، لە نووسەر و ئەدیب و پرۆفیسۆرە نان بەنرخی ڕۆژخۆرو خۆبەزلزانەکانەوە، ڕایدەگەیەنێت کە “ئەو کەسەی لە “دڕندە” نزیکترە و زیاتر مەیلی بۆ سەرەتاییبوونە” و ڕقی لە “پێشکەوتن و شارستانیەت”ە. بەدڵنیاییەوە ڕۆماننووس سەلمان ڕوشدی نییە، بەڵکو ئەم جۆرە ڕەخنەگرانەی عەرەب…
هەروەها سادق جەلال ئەلعەزم، بەرگریی فەرمی و چەقبەستوویی و “شەرمەزارانە” لە ڕوشدی لەلایەن “ڕۆشنبیرانی” لوتبەرزەوە لە ڕۆژئاوا بەراورد دەکات لەگەڵ مامەڵەکردنیان لە سەردەمی جەنگی سارددا، کە “هەرگیز تەنانەت بۆ ساتێکیش، وەک لە ناڕازییەکانی سووریا یان”. لە نووسینی نووسەرانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات کە پەنایان بۆ ڕۆژئاوا بردووە، بەرگرییان لە ڕوشدی و ڕۆمانەکەی کردووە.
وە لە کۆتاییدا نووسەر ئەم ڕیزە شەرمن و ترسنۆک و هەلپەرستە زەلیل دەکات لە کاتێکدا سەلمان ڕوشدی لەگەڵ نووسەرە بەناوبانگەکانی مێژووی ڕۆژئاوا بەراورد دەکات: “ڕوشدی وەک ڕۆمان نووسێک، لەگەڵ بۆمبای و لەگەڵ “شاریکی ئاشکرا بەڵام گوم بوو” (واتە شارەکە”. لە کۆچبەرە پێست ڕەنگاوڕەنگەکان لە دڵی لەندەن)دا ئەو کارەی کردووە کە بالزاک لەگەڵ پاریس وەک ڕۆماننووسێک، چارڵز دیکنز لەگەڵ لەندەن، جەیمس جۆیس لەگەڵ دبلن و نەجیب مەحفوز لەگەڵ قاهیرە کردوویەتی.
بە بڕوای نووسەر، گرنگترین دەستکەوتی “ئایەتە شەیتانیەکانی ” ئەوەیە کە “بۆ یەکەمجار لە مێژووی هاوچەرخدا، بەرهەمێک خۆی، بە هەموو هێزی خۆیەوە، هەم بەسەر جیهانی ئیسلامی و هەم لە ئەوروپادا دەسەپێنێت، لە شێوەی مشتومڕێکی گەورەدا”. و لە هەمان کاتدا ئەدەبی – ئاینی-ڕەخنەگر.پێش ئەمە جیهانی ئیسلامی بەگشتی و جیهانی عەرەبی بە تایبەتی دەنگی ڕەخنەگرتن لە ئایین لە ئەوروپا لەلایەن کەسانی وەک ڤۆڵتێر و سپینۆزا و مارکسەوە بیستبوو، … بەڵام دوای… بڵاوکردنەوەی ئایەتەشەیتانیەکان ئەو جۆرە گۆشەگیریە بونی نەماوە…”.
وە پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە جیهانی ڕۆژاوا ئاتەئیستی بێباکی کەمی نیە کە بەهەموو توانایانەوە تەحەدای ئایینەکان و بەتایبەتی ئیسلامیان کردووە، ، بەڵام ئەم فەتوایەی خومەینی بۆ کوشتنی سەلمان ڕوشدی، بەشدارییەکی بەرچاو بوو لە جیهانگیری وبەناوبانگ بوون و خۆشەویست بونی “ئایەتەشەیتانیەکان”و نووسەرەکەیدا گێڕا.

یەکێتی پیرۆزی ڕەوتە ڕاستڕەوەکان لە ڕۆژئاوا و ئیسلامی سیاسی
ئێمە دەزانین چۆن چەندین ساڵە سیاسەتمەدارانی دەسەڵاتداری رۆژئاوا و میدیا و زۆر شرۆڤەکار و لێکۆڵەرەوەکانی حکومەتی ئیسلامی و یاسا ئیسلامیەسەپێنراوەکانیان بەسەر کۆمەڵگای ئێرانیاندا چۆن لەسەر خەڵکی ئێران و فەرهەنگی ئەوان حساب کردوە. بەردەوام ئەو وێنەیەیان داوە کە ئەم حکومەتە و یاساکانی لەلایەن خەڵکەوە قبوڵکراوە. وێنەیەک کە بە هۆی تەحەدای سیاسی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و یاسا و شەریعەتەکانی، ماوەیەکی زۆرە هیچ کڕیارێکی نییە.
دوای فەتواکەی خومەینی و جوڵانەوەی نوێی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی و کوشتاری سەر شەقامەکانیان، ئەو بیرۆکەیە لە میدیای فەرمی رۆژئاوادا سووتێندرا کە وا دیارە بە رۆمانی “ئایەتە شەیتانیەکان” سووکایەتی بە بیروباوەڕی موسڵمانانی جیهان کراوە و موسڵمانانی جیهانیش لە دژی سەلمان ڕوشدی دەستیان بۆ جیهاد بردووە. وێنەیەکی تەواو درۆ و پێچەوانەیە. جەلال عەزەم لە کتێبی “سەلمان ڕوشدی و حەقیقەت لە ئەدەبدا”، تەحەدای ئەم وێنە هەڵگەڕاوە دەکات، کە پێدەچێت “لە هەموو جیهانی ئیسلامیدا، لەسەرخۆ دژی ڕۆمانی ئایەتە شەیتانیەکان و نووسەرەکەی” سەری هەڵدابێت.
نووسەر هەڵوێستە کۆنەپەرستانەکانی دەسەڵات و ناوەندەکانی بڕیار لە ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات، کە بە هۆکار و پاڵنەرێکی سیاسی، لەبری ئەوەی بە ئاشکرا بەرگری لە ئازادیی دەربڕین بکەن، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ چاوپۆشیان لەهێرشی ئیسلامی سیاسییان بۆ سەر ئازادییدەربڕین کردوە. دەیان نموونەی سەرکردە سیاسییەکانی ئەم حکومەتانە دەهێنێتەوە، وەک جۆرج بوش و جیمی کارتەر و مارگریت تاچەر و جاک شیراک و بەرپرسانی ئایینی وەک قەشەی نیویۆرک و ڤاتیکان وشورای حاخامەکان و هتد. کە بازێکیاندا بەسەر هێڵی هێرشکردنە سەر سەلمان ڕوشدیدا. “ئەم ڕۆژئاوایە یەک وشەی بۆ بەرگریکردن لە ڕوشدی نەگوتوە و وشەیەکیشی بۆ ستایشکردنی ڕۆمانی ئایەتە شەیتانیەکان نەوتووە” و ئەمەش مانای ئەوەیە کە “هاوپەیمانی پیرۆز” لەنێوان “باڵی ڕاست – بەتایبەت باڵە ئاینییەکەی- و هێزە ئیسلامی ڕاستڕەوەکاندا هاتۆتەکایەوە کەبۆ خەبات لەگەڵ ڕۆمانەکەی سەلمان ڕوشدی و ناوەڕۆکە ڕەخنەیی و مەیلە ڕۆشنگەر و ڕادیکاڵەکانیدا.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی یه‌كگرتوویی كاردانه‌وه‌ی مه‌سیحی و ئیسلامی به‌رامبه‌ر سه‌لمان ڕوشدی ده‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ “ئاینییه‌كانی مه‌سیحی فه‌ڕه‌نسی بیرمان ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ كاتێك هه‌ندێك گرووپی مه‌سیحی به‌ ئیمان بۆمبێكیان ته‌قانده‌وه‌ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر نمایشكردنی فیلمی “دواین فیتنه‌ی مه‌سیح” لەو‌ سینه‌مایەدا كە فلیمەکە نمایش دەکرا‌. کۆمەڵگەی موسڵمانانی کۆچبەر هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ڕۆحانییە مەسیحییەکان دەربڕیبوو.” لە دۆسیەی سەلمان ڕوشدیدا ئەمجارەیان ئەوە سەرکردەکانی پێکهاتە ئیسلامیەکانی ئەمریکا بوون کە سوپاسنامەیان بۆ کاردیناڵەکان و قەشەکان و حاخامەکان نارد کە ڕۆمانێکیان شەرمەزار کردوە کە سوکایەتی بە “باوەڕ بە خودا و وەحی ئیلاهی و ئیبراهیم و پێغەمبەران و ئاییندارەکانی تری کردوە”.
چیرۆکی پاپاش سەرنجڕاکێشە، وەک چۆن پێشتر توڕەیی خۆی بەرامبەر ئومبەرتۆئیکۆ و دوو ڕۆمانە بەناوبانگەکەی نیشان دابوو بەبێ ئەوەی بوێری دەرکردنی فەتوا و سزای لەسێدارەدان لە دژی ئۆمبێرتۆئیکۆ(Umberto Eco)، لەبەر ئەو هۆکارە سادەیە کە سەردەمی ڕۆشنگەری وشۆڕشی گەورەی فەرەنسا زیاتر لە دوو سەدە لەمەوبەر سیستمی مافیای کەنیسە و مەسیحی ڕەوانەی کونجی کڵێساکانکردەوە. وا دیارە ئەرکی هاوشێوەی سیستمی مافیای پیاوانی ئایینی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی و ئایینی ئیسلام کەوتۆتە سەر شانی خەڵکی ئێران و شۆڕشە مەزنەکەیان.
مامەڵە و گرژی لە هیندستان لەسەر ئایەتەشەیتانیەکان
ڕووداوەکانی دوای بڵاوبوونەوەی “ئایەتە شەیتانیەکان” لە هیندستان و پاکستان دەریخست کە ئەم “موسڵمانانە”ی جیهان کە پیرۆزی و کەسایەتی و ژیانیان بەردەوام لەلایەن هەمان ئەم ئیسلامە سیاسییەوەپێشێل دەکرا ، غیرەت گرتونی و بە “سووکایەتی بە “حەساری پێغەمبەر” و لە شەقامەکاندا ئاژاوەیان ناوەتەوە و ئاگر لە کتێب بەرئەدەن.” نەخێر هەموو شتێک پێچەوانە بوو. تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە فەتوای خومەینی نەبوو کە گەندەڵکارانی ئایینی و سیاسی لە هیندستان و پاکستان لە کێبڕکێی دەسەڵات و ساماندا پێویستیان بە هاندانی ئایینی و سیاسی هەبووە و هێرشیان بۆ سەر ڕوشدی وەک ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی ئەو مەبەستەیان بەکارهێناوە.کتێبی “سەلمان ڕوشدی و ڕاستی لە ئەدەبدا” بە بەڵگە و نموونەی ڕوون پاڵنەرە سیاسییەکانی ئاژاوەی ئایینی لە هیندستان و پاکستان ئاشکرا دەکات.
لە هیندستان، لە درێژەی ئەو گرژییانەی لەسەر مزگەوتێک هەیە کە گوایە لە سەدەی شانزەهەمدا لەلایەن ئیمپراتۆری مەغۆلەکانەوە لەسەر وێرانەکانی پەرستگایەکی پێشووی هیندۆسی دروستکراوە، هەروەها لە کاتی رێپێوانی هەردوولا بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیناکە، نوێنەرێکی… پارتی جەناتەی ئیسلامی و لایەنگرانی ئیسلامی بناژۆخوازی سعودیە و ڕاجیڤ گاندی (سەرۆک وەزیرانی ئەوکات) دەچنە ڕێککەوتنێکی هەڵبژاردنەوە. بڕیار دراوە کە حکومەت ئایەتە شەیتانیە کان قەدەغە بکات و لە بەرامبەردا رێپێوانی موسڵمانان بەرەو مزگەوتەکە رابگیرێت. مامەڵەیەکی سیاسی لە نێوان دوو ڕەوتی ئایینی و ناسیۆنالیستی. بەم شێوەیە پێی ڕۆمانی “ئایەتە شەیتانیەکان” بەرەو شەقامەکانی ڕەوتی ئیسلامی ڕادەکێشرێت.
لە پاکستان لە ململانێی دەسەڵاتی نێوان پارتە ئیسلامییەکان و باندەکاندا، فەرمانڕەوا گەندەڵە ئیسلامیە کان کەڵکی سیاسییان لە کتێبی “ئایەتە شەیتانیەکان” وەرگرت بۆ هاندانی چینە دواکەوتووەکانی ئیسلام. کاتێک بینازیر بۆتۆ لە پاکستان هەڵدەبژێردرێت – سەرەڕای هەر سیاسەتێک وەک ژنێک – بە سەرکەوتنی بوتۆ و پاڵپشتی ئەمریکا بۆی، هێزە کۆنەپەرستە ئیسلامییەکانی پشتیوانی زیاولحەق و دواتر نەواز شەریف کە سەرەداوی گروپە ئیسلامییەکانی بەدەستەوە بوو، هەوڵ دەدەن بۆ خزمەتکردنی ئاژاوە ئایینییەکان،کەڵک لەکتێبەکەی سەلمان ڕوشدی وەربگرن کە وەری دەگرن . جێگای سەرنجە کە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەمریکی ئاگری تێبەردرا، نەک ناوەندی ڕۆشنبیری بەریتانی کە نووسەری “ئایتە شەیتانیەکان” هاوڵاتیەکی بەریتانیە.
هەر دوای ئەم ڕووداوانەیە کە خومەینی “ڕێبەری موسڵمانانی جیهان” کە دوای هەشت ساڵ لە ناردنی لاوانی ئەو وڵاتە بۆ ڕۆشتن بەسەر مین(ئەڵغامی)ژێر زەویدا شکستی هێنابوو و لە جامی ژەهر نۆشی و لە ناڕەزایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیگەران بوو، بڕیاری تەکفیرکردنی سەلمان ڕوشدی دەرکرد تا خەڵک و پێگەی لاوازی خۆی لە جیهاندا بگەڕێنێتەوە لەنێو باندە تیرۆریستییە ئیسلامیەکانی وەک حەماس و حزبوڵا بەو مشتومڕەی کە بەهۆی ئەم فەتوایەیەوە دروست بووە.

کێبڕکێ بۆ کۆچبەران لە گێتۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا
نووسەر لە بەشێکی کتێبەکەدا باس لە کێبڕکێی نێوان هەردوو لقی کاردانەوەی ئیسلامی – سوننە و شیعە – لە نێوان کۆچبەران و پەناخوازان لە گێتۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە مشتومڕ لەسەر “ئایەتە شەیتانیەکان” یەکێکە لەهەوڵدانێکە بۆ زاڵبوون بەسەر “موسوڵمانە کۆچبەرەکان”دا.
وە “هەموو هۆکارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دامودەزگاکانی سەر بە ڕژێمی سعودیە سەرچاوەی ئەو ئیستفزازیانە بوون کە لە بازنەکانی ئیسلامی ئینگلتەرا بەگشتی و لە شاری برادفۆرد بەتایبەتی لەدژی ڕۆمانەکەی سەلمان ڕوشدی ڕوویان دا. ئەم ئیستفزازیانە لە سەرەتاوە بوو”. یەکێک لەو ئامرازانەی کە لە ململانێدا بەکارهاتووە ناکۆکی نێوان ئایەتوڵڵا خومەینی و پارێزەری دوو مزگەوتی پیرۆز(خادم الحرمین) (پاشای سعودیە)یە لەسەر هەژموونی کۆچبەرە موسڵمانەکان کە لە دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی دەژین و بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڕێکخراو و دامەزراوەکانیان وچارەنوسیان، سودیان لەوانە وەردەگرت.
هەروەها کتێبەکە ئاماژە بە هەماهەنگی نێوان مەیلە توندڕەوەکانی ناو پارتی پارێزگاری ڕاستڕەوی بەریتانیا و سەرکردەکانی کۆمەڵگەی کۆچبەرانی موسڵمان دەکات، کە “هەردوولا وەک کۆچبەران بەرژەوەندی هاوبەشیان لە ژیانی “گێتۆ”دا هەیە، هەربۆیە وەها بارودۆخی “ڕەگەزپەرستانە” بەبێ ئەوەی هیچ ڕەنگێکی فەرمی هەبێت. وە ئەگەر یاسایەکی هەبێت، هەم لە ڕووی ماددی و هەم لە ڕووی ڕۆحییەوە بەهێز دەبن” چونکە لە بەرژەوەندی ئەواندایە کە “ئەم گێتۆیانە بەو هەموو نەزانی و نەهامەتییەی کە تێیدا دەخنکێن، بپارێزرێن”. ئێمە باس لە پاراستنی ئەو هەلومەرجانە دەکەین کە “موسڵمان” بە عەقڵیەتی “گێتۆ”ی وەک خۆیان لە جیهانێکی داخراو و تەواو نەبینراودا دەژین. هەرچەندە لە یەکێک لە شارەکانی ئینگلیزدان بەڵام لەوێ نین…ئەوان ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان ناخوێننەوە و پەیوەندی سۆزدارییان لەگەڵ ڕەگ و ڕیشە کۆمەڵایەتییەکانیان لە ڕێگەی فلیمی ڤیدیۆیی زۆر بێ ناوەرۆکەوە جێگیر دەبێت. سەرچاوەی ئیلهامیان پێش نوێژی مزگەوتەکانە، کە لەژێر کاریگەری هەندێک فاکتەر کاردەکەن بۆ بەرژەوەندی هەندێک هێز و حکومەت کە کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دڵی موسڵمانان.
بێگومان ئەم وێنەیە تەواو نییە. بەپێچەوانەی ئەو ئیدیعایە بێمانایەی بەرپرسی دامەزراوەی فەرهەنگی ئیسلامی لە پاریس، کە بودجەی خۆی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەرگرتووە و ڕایگەیاندووە کە بەهۆی “کاریگەری ئیسلام لەم وڵاتەدا، … فەڕەنسا بووەتە بەشێک لە… جەستەی ئومەتی ئیسلامی و بۆ چەند ساڵی داهاتوو، پاریس دەبێتە پایتەختی ئیسلام …”، ڕاپرسییەکان دەریانخستووە کە تەنیا ٩٪ی “موسڵمانانی” فەرەنسا فەتوای خومەینییان پەسەند کردووە.

خانەی لەشفرۆشی “حیجاب”.
ڕوشدی لە ڕۆمانی ئایەتەکانی شەیتاندا “بە خۆی بەوریاییەوە دژایەتی داستانی مێژوویی گەورەی محەممەد و ئیسلام دەکات، ڕەوتی گشتی ڕووداوەکان و قۆناغە بنەڕەتییەکان و گرینگترین ڕووداوەکان بە قەرز وەردەگرێت” و پشت بەو چیرۆکانە دەبەستێت کە دەربارەی محەممەد و ژیان و کارەکتەری و ڕەفتارەکانی گێڕدراونەتەوە “داستانێکی گاڵتەجاڕانە” لە ئیسلامی ئێستا و بناغەکانی دروست دەکات.
چیرۆکی خانەیەکی لەشفرۆشی لە شاری مەککە بە ناوی “حیجاب” کە یەکێکە لە ئاماژەکانی کۆنەپەرستی ئیسلامیە بۆ تەکفیرکردنی کتێبەکە و وروژاندنی باوەڕداران، یەکێکە لەو حاڵەتانەیە. مەلهەیەک لە مەککە کە بەعل شاعیری هەجووی سەردەمی جاهیلی پەنای بۆ بردوە. لەم خانەی لەشفرۆشیەدا “ڕۆڵی ژنانی ماهوەند (محەممەد) و ناوەکانیان دەدرێن بەو کچانەی کە لە مەلهەکەدا کار دەکەن” و “دیلکراون و گەمارۆدان و دابڕان لە جیهان بە پێی دروشمی نەریتی ئیسلامی بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت؛ دروشمێک کە پێی دەوترێت پاکیزەیی و حەیا و بەگشتی ئەخلاقی قبوڵکراو هاونیشینی پیاو لەگەڵ ژن و هاونیشینی ژن لەگەڵ پیاو قەدەغە دەکات.”
پەیوەندیی بەعلی ئەم شاعیری هەجووە بەئایەتە شەیتانییەکانەوە چییە لەگەڵ چیرۆکی ژیانی محەممەد؟ “چیرۆکی بەعل ئاماژەیە بۆ ململانێی نێوان محەممەد و دوژمنە ئایدیۆلۆژییەکانی لە جاهیلیە بەگشتی، و ململانێی ئەو لەگەڵ هەندێک شاعیری ناودار بەتایبەتی”. بۆ نموونە هاتنە ناوەوەی سەرکەوتووانەی مەهوند بۆ ناو شاری “جاهیلیە” و کوشتنی بەعل بە فەرمانەکەی لە “ئایەتە شەیتانیەکان” لە گێڕانەوە پەیوەندیدارەکان بە فەرمانی پێغەمبەر بۆ کوشتنی ئەو کەسانە وەرگیراوە کە گاڵتەیان بە پێغەمبەر دەکرد و شیعریان دەنووسی.
وە نووسەر بە ئاماژەدان بەم چیرۆکە کە یەکێکە لە بەشە خوێنەندنەوەیی و ڕەخنەگرانەکانی ئایەتەکانی شەیتان، کەلێنی نێوان ترس و خەمی پێغەمبەری ئیسلام بۆ ڕەخنەگرەکانی و شمشێرێک لە دژی شاعیران و تەنزنووسەکان و مامەڵەی هاوشێوەی خومەینی پڕ دەکاتەوە لە ڕەخنەگرانی خورافاتە ئیسلامییەکان. “… هەروەک چۆن ماحوند فەرمانی دا کە بەعل لەسەر شیعرە بوێرەکانی دەسبەسەر بکرێت و بە زیندووی یان بە مردووی بهێنرێتە لای، لە “ئایەتی شەیتانیەکان”دا ئایەتوڵڵاکانی تاران هەروەها فەرمانیان بە شوێنکەوتووانی خۆیان کرد کە سەلمان ڕوشدی بە مردوویی – و زیندوو نییە – بۆیان دەستگیر بکەن بەهۆی ئەو ڕۆمانە ڕاشکاوانە و بوێرانەی کە نووسیبووی. “کە بێگومان دەبێ بڵێین کە هۆکاری سیاسی لە هەردوو کەیسەکەدا بەشدارن. محەممەد بۆ سەقامگیرکردنی پێگەی لەرزۆکی سەرەتایی خۆی ترساندن بەکاردەهێنێت و خومەینیش ترساندن بەکاردەهێنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەرجانەی کە دەبوو ڕووبەڕووی ببێتەوە کاتێک دەبوو کۆتایی حەتمی شەڕی هەشت ساڵە قبوڵ بکات.
“نە سروشێک(وەحیەک) لە ئارادایەو نە هیچ”
سادق جەلال ئەزم بە وردی و شارەزایی تەواو لە قورئان و فەرموودەکان نیشانی دەدات کە هۆکاری هێرشی کۆنەپەرستانەی تیرۆریستی ئیسلامی بۆ سەر سەلمان ڕوشدی چییە. دەنووسێت سەلمان ڕوشدی هیچ شتێکی ناڕاستەقینەی بە محمد و قورئانەوە نەلکێناوە. هەموو ئاماژەکانی سەلمان ڕوشدی فەرموودە و گێڕانەوەی مێژوویی ڕەسەن و ئایەتی قورئانین. توانیویەتی ئەم گێڕانەوە و بەیتانە لە شێوەی ڕۆمان و ڕیالیزمێکی ئەفسوناویدا دروست بکاتەوە. فەرموودەی “غەرانیق” کە لە چەند ئایەتێکی قورئاندا ئاماژەی پێکراوە، سەرچاوەی سەلمان ڕوشدییە لە “ئایەتەشەیتانیەکاندا”.

کاتێک کتێبی سادق جەلال ئەلعەزم بە وردی دەخوێنیتەوە، ئەوە دەردەخات کە ئەم فەرموودەیە و ئایەتەکانی پێوەندیدار، کە هەمان ئایەتە شەیتانیەکانن (شەیتان کە لە دەمی محمددا دانراوە)، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە محمد کەسێکە. مرۆڤە هیچ پیرۆزییەکی نییە. نەک هەر ئەوە، بەڵکو لەسەر بنەمای پێداویستییە سیاسییەکان، بەردەوام سەری هەڵدەواسێت. درۆ دەکات. وشەکان دەگۆڕێت. و لە هەموو ئەم ساتانەدا، بوونەوەرێک بە ناوی جوبرائیل – نزیکترین مەلایئکەیە لەخودا – ڕۆڵی دەڵاڵێکی سیاسی دەگێڕێت. ئەوە جوبرەیلە کە گرژی و دژایەتییە ناوخۆییەکانی محەمەد ڕاست دەکاتەوە لە پێوەندی بە هەوڵی ڕاکێشانی عەشیرەتی قوڕەیش بە ئایەتی هەڵوەشێنەرەوە و هەڵوەشاوە. محمد بۆ ئەوەی هۆزی قوڕەیش ڕابکێشێت، لەکاتی خوێندنی سورەتی نەجمدا باس لە دوو ئایەت دەکات، کە پێدەچێت ئاشکرا بووبێت کە ئەو سێ بتە کە لە عەشیرەتی قوڕەیشدا پەرستراون، لات و عوزا و مەنات، دەتوانن شەفاعەت بکەن و بەم شێوەیەش، ئەو دەیەوێت هۆزی قوڕەیش بۆ بانگەوازەکەی ڕابکێشێت. کاتێک بە هۆی حیساباتی سیاسییەوە بیری خۆی دەگۆڕێت، یەکسەر جبریل دێتە ناو دیمەنەکەوە، وەک ئەوەی شەیتان ئەم دوو ئایەتە بخاتە ناو دەمی محمدەوە و دواجار بە ناوبژیوانی جبریل ئایەتەکان هەڵدەوەشێنەوە. لەم بەشەی ڕۆمانی “ئایەتە شەیتانیە کان “دا ڕوونە کە پێغەمبەری خودا مرۆڤێکە بەو ئایەتانەی کە پێیان دەوترێت ئایەتەکانی وەحی، نەزمی سیاسی خۆی پێشدەخات. دەردەكەوێت ئەم پێغەمبەرە كە ئەوەندە پیرۆزە تەنانەت ناتوانرێت وێنەیشی بکێشرێت هەركەسێك بڵێت پشتی چاوی برۆیە شایەنی مردنە، بەردەوام هەڵە دەكات و درۆ دەكات و بە فێڵ و تەڵەكەکانی پینەوپەڕۆیان دەكاتەوە لە ڕێگەی مەلائیکەیەکەوە بە ناوی جبرەیل.
لە کتێبی “سەلمان ڕوشدی و حەقیقەت لە ئەدەبدا”، ئەم باسە سەبارەت بە کاراکتەری سیاسی محەممەدە بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەلمانی فارسی تەواو دەبێت، کە وەک نووسەرێکی زیرەکی وەحی، گومانی ئەوەی هەیە کە ئایەتەکان بەڕاستی بۆ محمد دابەزیون. چونکە کاتێک ئایەتەکان بۆ پێغەمبەر دەخوێنێتەوە، پێغەمبەر سەرنجی ئەو هەڵانە نادات کە لە کاتی نووسیندا ڕوویانداوە و سەلمان قەناعەتی پێدەگات کە “وەحییەک لە ئارادایە و نەهیچ”. ***

ئیبراهیمی1917@gmail.com
٢٥ی ئابی ٢٠٢٢
لە ژمارە ٩٨٧ی ئینتەرناسیۆناڵداا بڵاوکراوەتەوە


(١) “سەلمان ڕوشدی و حەقیقەت لە ئەدەبدا” نوسینی سادق جەلال عەزام، وەرگێڕانی یاد تەراب حەقشناس. بڵاوکراوەکانی سونبلە. هامبۆرگ. کانوونی دووەمی ١٣٧٨




سەفەرێک لەگەڵ خۆم-2-.. جەلال عەبدوڵا ساڵح

بەشی دووەم

سەفەرێک دەکەم لەگەڵ خۆم!
سەفەر دەمکات بە هاوڕێیی ئیغتراب و
کۆڵانە تاریکەکانی دابڕان
سەفەر بەرەو شوێنێکی نادیار دەمبات
لە سەفەر دا گیانەوەرێکی خۆڵاوی قوتم ئەدات
بۆ کۆتایی دەمکات بە پارچەیەک لە خۆی
دەمئاڵێنێت لە قژی قوڕاوی خۆی
دەمکات بە بەشێک لە ئێسقانە پیرەکانی مێژووی خۆی.

سەفەرێک دەمگرێتە باوەش و دەمکوژێت
سەفەر دوور لە جەنجاڵی شار
بۆ هەمیشە دەملاوێنێت
سەفەرێک دەکەم لەگەڵ خۆم
نە تۆم لەگەڵ دێیت و نە ئەو
ڕۆژی سەفەرم دەبێتە شایی کۆترەکان
لە پاش خۆم چەند مشتێک گەنمی بیرەوەریان بۆ بەجێ دەهێڵم!
بە ئاو دەڵێم ئاگای لێیان بێت
نەفرەت لە چەقۆ دەکەم ئازاریان بدات

ئەو ڕۆژەی سەفەر دەکەم
ڕەنگی ئاسمان دەبێتە کراسی هەور
کۆچەرییەکانی نیشتمان
وەک باڵندە دەئاڵێن لە دەلبەندی سنوورەکان
ئاسۆ دوور دوور
لە زۆر دوورەوە دەبینم
لە خەتی ملی قومری
حەوشەکەتان دەچێت
سەفەر دەکەم بۆ لات
ئەی ماڵی هەمیشەیی و کۆتاییم!
ئەی ئاوازی دووا گۆرانی ماڵئاوایم
گوێم لە ڕەزی ژیانە پێم دەڵێت:
سەفەری تۆ
لە گریانی ترێ دەچێت
پێش ئەوەی بیکەن بە شەراب




ژالە*-5-.. فەتاح حەسەن

بەشی پێنجەم
-١-
بەنیازی زەعتەر کڕین لەبەردەم دوکانێکی بازاڕی ( سوق الآحد) وەستابوو پرسی کیلۆی بەچەند؟ دەنگێکی ناسك لە پشتییەوە بەرگوێی کەوت ئەگەر زەعتەری باست دەوێت دوای من کەوە، بەبازاڕەکەدا بەدەم پرسیار و – وەڵامەوە دەڕۆیشتن تاگەیشتنە دوکانێک لەوێ نیوکیلۆی کڕی، بەرلەوەی لەیەکتری جیاببنەوە وتی من ( آمازیغی ) م سبەینێ کە یەکمان بینی لە قاوەخانەی سەرسوچەکە زیاتر یەکتر دەناسین، بەگەشتنەوەی لاپتۆپەکەی کردەوە و لە( گووگل) دا کەوتە سێرچ بۆ آمازیغی، تاڕادەیەك بە کلتووری آمازیغی ئاشنا بوو، سبەینێ پێس چوونی بۆ دیدارەکە (ساری) یەکی سەوزی کڕی و جوان بۆیان پێچایەوە بەتاسەوە کەوتەڕێ بەرەو قاوەخانەکە پاش سڵاو لەسەر کورسییەکەی بەرامبەری دانیشت و دیارییەکەی لەسەر مێزەکە دانا. بەدەم قاوەخواردنەوە دەستێکی لەسەر دیارییەکەی دانا و پییوت ئەم دیارییەم بۆ هێناوی.. ئەویش وتی دەزانم چییە.. / بەسەرسامییەکەوە وتی چۆن دەزانی؟ – دەزانم (ساری) یە. / چۆن زانیت؟ – نایابترین دیاری شایستە بە ژن لای ئێمەی آمازیغی ساریە هەردوێنێ وای بۆچوم کە، پیاوێکی نەخوێنەوار نیت و دنیادیدەت، کەسانی وەک ئێوە کە دەچن بۆ گەشوگوزار بۆ هەرناوچەیەك بەر لە گەشتەکەتان هەندێک لەسەر دابوونەریتی ئەو ناوچەیە دەخوێننەوە کە گەشتی بۆ دەکەن. من ناوم ( لیلی الصحراویة ) ماڵمان لە ( مراکش ) ە ساڵانە بۆ مانگێك دێم بۆ ئەمشارە و لەماڵی خوشکەکەم دەمێنمەوە. ئەویش خۆی پێناساند و- وتی منیش هەرمانگێک لیرە دەبم، ئەگەر لاریت لێ نییە ئەو مانگە لای من بمێنەرەوە و سەردانی خوشکەکەشت بکە. مانگیك پیکەوە بوون ، کە، گەڕایەوە لەدەفتەری بیرەوەرییەکانیدا بەخەتێکی درشت نووسی لەیلا یەکێك بوو لەو ژنانەی گوناح بوو سەرجێی لەگەڵدا بکەیت، هەرشایستەی ئەوەبوو بەرامبەری دابنیشێت و سەیری چاوانی بکەیت و گوێ لە دەنگە ناسکەکەی بگریت.

-٢-
مێردێکی مڕوموچ و ڕەزیل و پیسکەی هەبوو، ، هەرشەوەی بەبیانوویەك دەچوە دەرەوە و درەنگانێکی شەو ئەو لەخەودا بوو کە دەهاتەوە، هەرچۆنێك بوو دوو ساڵ بەچەرمەسەری لەگەڵیدا ڕایکێشا، پاش ماوەیەك لێێ جیابۆیەوە و ئەویش گەڕایەوە ماڵە باوانی، ئامۆزایەکی چوە بنکڵێشەیەوە و ڕاپێچیکرد بۆ بازاڕی چێژفرۆشان. هەنذێك جار ڕێکەوت ڕۆڵ دەبینێت لە ئاڕاستەکردنی مرۆڤ، ئەوەی بەبیری ئەودا نەدەهات ڕویدا، شەوی یەکەمی کە پێاوێك بردییەوە بۆ شوقەکەی خۆی پیاوێکی هەست ناسك و لەسەرخۆبوو، ئەو شەوە پیاوەکە بێ ئەوەی سەرجێی لەگەڵدا بکات ، تا بەربەیان بەدەم پێکەوە نەهامەتییەکانی ژیانی خۆی بۆ گێرایەوە بەگریان کۆتایی پێهێنا و هەردووکیان نوقمی خەو بوون، بۆ بەیانییەکەی ژنە پێشتر لەخەو ڕابوو بەبەرچایی هەمە چەشنە مێزی ڕازاندەوە، بەشێوەیەك نانیان دەخوارد وەکی ئەوەی زۆر لەمێژبێت بەیەك ئاشنابن، پاشان سەروو قاوەیان خواردەوە، پیاوە زەرفێکی خستە بەردەستی و پێیوت، هیوادارم دوێنێ شەو سەرم نەیەشاندبیت، تکادەکەم مەچۆ بۆ لای کەسی تر و حەفتەی سێ شەو لەگەڵ مندا بەسەربەرە، ئەویش بەقوڕگی پڕ گریانەوە سەری ڕەزامەندی بۆ لەقاند پێیوت لەوەتەی مێردەکەم وازی لێهێناوم، یەکەم جارمە لەماڵی پیاوێکی نەناسییاودا ڕۆژ بکەمەوە. دوو مانگی نەخایاند سەروئەڵقەیان کردە دەستە چەپی یەکتر و لە هٶڵەکەدا پێکەوە قاقایان لێدەدا.

-٣-
پیاوێکی ئەوەندە ساویلکە بوو متمانەی کوێرانەی بەهەموو کەس دەکرد، تەنانەت بە لەشفرۆشانی سەر شەقامەکانیش، لە یانە شەوانییەکەی سەرسوچەکە مرخی لە یەکێك خۆشکرد بەکچی دەشیا، ئەویش هاتە سەر مێزەزەکەی، بەنێچیرێکی چەوری دەهاتە بەرچاو هەربۆیە تا خۆی پێکێکی فڕدەکرد دوو پێکی بۆ ئەو تێدەکرد، هەرکەزانی گەیوە و هۆش و ئاگای لەخۆی نەماوە پەلی گرت و بردیە سەر ستەیجەکە و کەوتە سەماکردن لەگەڵیدا هەروەکو بێشکە ڕابژەنێت ئەملاولای پێدەکرد، دەستیکرد بە گیرفانی دواوەی پانتۆڵەکەیدا سوکوباریك پاسپۆرتەکەی لێماشیبوەوە. بۆ بەیانییەکەی لەبەردەم پرسگەی قوڵسنخانەی ولاتی دوەمییدا وەستابوو پێیڕاگەیاندن کە پاسپۆرتەکەیان لێدزیوە دەیەوێت کارئاسانییەکی بۆ بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە، ئەوانیش وەك تێبینییەك لای خۆیان تۆماریان کرد، پێیان وت ئەوەی بەوکارە هەستاوە زۆر گەمژەیە چون پاسپۆرتی ئێمە بەهیچ شێوەیەك ساختە ناکرێت.

ژاڵە* کۆمەڵە ڕوداویکی ڕاستەقینەو خەیاڵین بیرۆکەکانیان زادەی گەشتکردنە بۆ شاری ئەگادیر لە مەغریب بەتایبەتی ناوچەی ( شارع حسن الثانی ) و گەڕەکی ( طالبرج ) و بازاڕی ( سوق الآحد ).

فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
٣/٥/٢٠٢٢




کتێب/ ڕۆیشتنێك به‌ ناو ئازاردا.. ڕه‌سوڵ بۆسكێنی

ڕۆیشتنێك به‌ ناو ئازاردا
بیره‌وه‌ری و ڕووداوه‌كانی به‌ندخیانه‌
1991-1989

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن…




تراويلکە.. سەردار جاف

ژێوانێکی سەرەڕۆم و
نيگاکانم بە چەقی هەڵەيەکدا چوون
خەياڵدانم
خەياڵپڵاوی بێدەربەست
بۆ کن ئاوێ
سارايەکی رووتەنيە و
مينا خۆرێ وا لە ئەوک
کەچی نها
گۆچانی رێ و گەيشتنی مەبەستمە
چەند درۆيەکی پێچراو و پڕ پەنهانی
فريودەرێکی سادەن و
عەقڵ خەڵتانی تاوان و گەمەيەکی پوچی دەکا
بە ئاگاييش بێم
ژينە تاڵێکی هەستمە
کەی يەقينی
ئەو وەهمە دڕدۆنگە لە بن عەبايەکا دەردەکەوێ
گەنجێتيم گرينۆک بکا و
سنووری بتەکان ببڕم
دياردەی سروشت، لە هزرما ئارام ئارام بۆ خۆی بنوێ
بەڕێ دەکرێ و زوو دێتەوە
ئەوە جاويدانی کاتە
هەم سەرەتايە و هەم کۆتا
جيهانی روون، سەرابێکە لە گەنجێتيم
بە شەيدایی و تامەزرۆیی
لە سەر زارا هەردەم دەسوێ

ئەڵمانيا
١٠ / ٩ / ٢٠٢٢




بەلێنی پەرلەمانتاران!.. فواد سەعید

مۆنتیسكۆ:
پەرلەمان وەك دلی مرۆڤ وایە كاتێك كار بۆ بێبەهاكردنی دەكرێت ئەوە دلی گەل لەكار دەكەوێت.

لە ولاتە دیموكراسیەكان تاكە شوێن كە گەل بە هی خۆیی بزانێت و شانازی پێوەبكات و بەرگری لەماف و ئازادیەكانی و هاولاتیبوونی بكات ئەوە پەرلەمانە.
لەكوردستاندا جیاواز لە ولاتانی پێشكەووتوو و دیموكراتیخواز (ئەگەرچی لە كوردستان هەلگری دروشمی دیموكراسین) ئەوەندەی كار بۆ نەشرینكردنی پەرلەمان دەكرێت ئەوەندە كار بۆ دامەزراوەكردنی ناكرێت.پەرلەمان ئەو شوێنە گرنگەیە كە یاساكان و بریارە چارەنووس سازەكانی لێدەردەچێت كە پەیوەندیان بە بەرژەوەندی گشتی هەیە. كە مافی ئەندام پەرلەمانە چاودێری دەسەلاتی جێبەجێكردن و(لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیران بكات )و بانگێشتی پەرلمان بكات و بۆ پرساندن .بەلام لەبەر زالبوونی هەژمونی حزبی بەسەر دام و دەزگاكانی هەرێمدا ,ئەوە ئەندام پەرلەمان خۆی دەدزیتەوە لەم بەرپرسیارتیە,وە ئەركێكی تری رێگریكردن لە كردە نایاسایەكان و گەندەلی و بەهەداردانی سامانی گشتی .
هەلبژاردنی ئەندام پەرلەمان لە ولاتێك و لە سیستەمی سیاسی ولاتێك بۆ ولاتێكی تر جیاوازە هەریەكەو بەگوێرەی سیستەمی سیاسی ئەو ولاتە ئەندام پەرلەمان هەلدەبژێردرێت بە (راستەوخۆی و ناراستەوخۆی).
لەكورستاندا ئەندام پەرلەمانەكان لەسەر لیسی حزبەكان وبە شێوەی لیستی سەربەخۆ و(كەسانی سەربەخۆ و بیلایەن)راستەوخۆ لەلایەن خەلكەوە هەلدەبژیردرێن.

شێوازی هەلبژاردنی ئەندام پەرلەمان لەسەر بنەمای لێهاتووی و پسپۆریەتی دەبێت.بەلام لە كوردستاندا لەسەر بنەمای حزبیون دەبێت .ئەمەش بۆتە جێگەی رەخنەی زۆری هاولاتیان.چونكە گەل كاتێك گرێبەستێكی چوار سالی لەگەل پەرلەمانتار ئەنجام دەدات .ئەركی پەرلەمانتار قورستر دەكات و دەیخاتە بەردەم بەرپرسیارتیەكی ویژدانی و رەوشتی و مرۆڤایەتی ,تاكو داكۆكیكاری سەختی ماف و ئازادیەكانی هاولاتیان بێت و راچاوی چ بەرژەوەندی گشتی گەل بكات.
بەلام بەداخەوە لە كوردستاندا نەریتێكی زۆر خراپ پەیرەو دەكریت لە پەرلەماندا ,پەرلەمانتار دوای هەلبژاردنیان لەلایەن گەلەوە. پەرلەمانتار هەول بدات لە بازنەی حزبیبوون دەربچێت و نوێنەری راستەقینەی گەل بێت .چونكە تاكە دامەزراوەی شارستانیە كە هیچ پەیوەندیەكی بە حزبیبوونەوە نیە .
بەلام لە زۆربەی هەلبژاردنەكان پەرلەمانتاران بەلێنی خۆیان بەرانبەر دەنگدەران دەشكێنن و هەر خەریكی حزب و حزبێنین لەناو پەرلەماندا.
پەرلەمانتار ئەوەندەی خەریكی كارە ناشرینەكانی حزبە ئەوەندە لە خەمی بەرژەوەندی گشتیدا نیە.
دوای تێبینی كردن و سەرنجدانم بۆ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان سەبارەت بە ئەرك و مافی ئەندامان:
وەك یاساناسێك رەخنەی ئەوە لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەماندا دەگرم ! چونكە لە پەیرەودا كاتێك باس لە ئەركی پەرلەمانتار دەكات .
ئەركی پەرلەمانتاری زیاتر وەك وەزیفەیەك پیشاندەدات گەر هاتوو ئامادەیی دانشتینی پەرلەمان نەبێت و ئەوە ریكاری یاسایی لە دژی ئەنجام دەدرێت كە خۆی لە برینی موچەدا دەبینیتەوە.
كە لە بنەرەتدا ئەركی پەرلەمانتار بەرپرسیارتیەكی گەورەی ویژدانی و مرۆڤایەتی لەئەستۆدایە ,دەبیت نوێنەری راستەقینەی گەل بیت لەپەرلەمان.




ئەرگۆمێنتسازی لەشانۆدا.. رێباز محەمەد جەزا

“ژیانی ناوسیستمە تۆتالیتاریەكان ، رێك وڕاست بە دۆزەخ دەچێت”

ئاهەنگی ماڵئاوایی – میلان كۆندێرا

بەكێشەنەكردنی (ئەرگۆمێنت ) لە (شانۆ)دا چەند ئاستێكی هەیە و زۆر جارئەم گرفتانە بزردەبن و جاریش هەیە كە دەی دۆزینەوە زوو لێمان ووندەبێت و نادیدەدەبێت ، واتا كیشەی بون و نەبونی (شانۆ) وەكو ژانرێك وەكو یەك وایەو بەدیوێكی تردا نەبینیی وەكوكێشەوبایەخ پێنەدان و پشت گوێخستنی ئەوەندەی تر لەئەرگۆمێنتسازی شانۆیی دوورمان دەخاتەوە .
كەواتە دنیایەك كێشەی ترمان بۆزیندووبۆوە كەلەسنووری وتاردەردەچێت و پێویستە بەكتێب قسەلەسەر ئەم دۆزە بكەین چونكە ئەرگۆمێنتسازی كۆڵەکەیەكی پتەوی بەرهەمە شانۆییە ( نووسراو –بینراو) كانە و پێویستە مامەڵەیەكی لۆژیكی لەگەڵ دا بكەین (بەواتاكلاسكیەكەی ) و لەپێناو گەیشتن بە بڕیاری دروست و تێگەیشتن لەوبابەتانەی كە شانۆیین چونكە لەئێستا كەسانی ئاسایی لەدۆزەكەتێناگەن ڕەنگە ژمارەیەك لە شانۆكارەنیش بەهەمان ڕێژە لێی تێنەگەن بەهۆی سادەگۆیی و بازاِڕی كردنەوەی كێشە شانۆییەكانەوە . هەروەها ئەرگۆمێنت و پرۆسەی كاری شانۆیی پێویستیان بە حوكمی ئیستاتیكی هەیە كە ئەم دەسەڵاتە بە بێ شارەزایی لۆژیكی و ئیستاتیكی دروستنابێت و مومكین نیە .
لەبەرئەوە كاتێك كەسێكی نەشارەزا دەكەوێتە مامەڵەكردن لەگەڵ زاراوەكاندا خۆبەخۆ نالۆژیكی و پڕلەهەلًە و ئۆكسی مۆران حوكمی ئیستاتیكی دەدات و هەموو دەربڕینە هونەریەكان دەبن بە دەربڕینی رەوشتی و ئاكاری و نمایش دابەشدەكەن بۆ (چاك و خراپ ) و یان(جوان و ناشرین )و هەندێك جاریش كورتیان دەكەنەوە بۆ ژمارەی بینەران !!!
لەبیرمان نەچێت بینەران (بینەری شانۆ) وەكو بابەتێكی گرنگ وپێویست، دەبێتە دیوی تەواوكاری بەرهەمێكی كامڵ و پێگەیشتوو لەكاتی نمایشی شانۆییەكاندا، بەجۆرێك هیچ بەرهەمێكی شانۆیی نییە بەبێ بینەر واتایەكی هەبێت یان بەمانایەكی تر بەرهەمێكی شانۆیی لە هاوكێشەیك پێكدێت : (بەرهەمی ئامادەكراو بۆنمایش) لەبەرامبەردا (بینەری نمایشە شانۆییەكە ).بەڵام لەم دۆخەدا بینەران لای ئەم تایپە لەشانۆكار بۆپڕكردنەوەی كورسی و كڕینی تكت نەبێت ئەرك و گرنگی تریان نیە !!
بەهەرحاڵ ئەم دۆزە زۆردەخایەنێت ، تا هێزی ئەوەمان دەبێت شانۆلە پرۆسەیەكی ئەخلاقی (بەواتا باوەكەی) جیادەكەینەوە و شانۆ دەگەڕێتەوە بۆپێگەو مەقامی ئیستاتیكی و لۆژیكی و ئەرگۆمێنتسازی سەررێگا دەخەین كەبەهیوام هەمووان لەم هەڵمەتەدا بەشداربن .
لەبەرئەوەی شانۆ لەكوردستان لە پرۆسەی ئەرگۆمێنتسازی دواكەوتووەو لەسەرئاستی هەموو لق و توخمەكانی ئالوودەی نەزانی و نەشارەزایی هەندێك (شانۆكار)بووەو لەڕووی تیۆری و پراكتیكەوە كاتیەتی بڵێم : ئەو جۆرەكەسانە پێویستیان بەپەروەردەنەبووەو نیەو نابێت و ئەوان پەروەردەیان تەواو كردووە .





بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…26.. شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و شەش/
مەلای گەورەم بەقەد مارکس خۆشدەوێت..!

ئینجا دووبارە دەڵێم:
مرۆڤ كەمال و مەعسوم نییە و گەر ئاگای لە خۆی نەبێت، دەكەوێتە ژێر كاریگەری كاردانەوەكان و لە كاتێكدا کە وەڵامی شتەكان، یاخود بوختان و چەواشەو هەلبەستراوەكان دەداتەوە، سروشی مرۆڤ وایە، بۆیە ئەگەر كۆنترۆل و بەرزەفتی خۆی نەكات و هێمن نەنووسێت، ئەوا دەكەوێتە هەمان لادان و هەڵەی بەرامبەرەوە.

وەمن پارساڵ لەسەر کتێبێکی ڕووناکبیر و نووسەرێکی هاوڕێمم نووسی، کتێبەکە تاڕادەیەک بیرەوەری بوو، هەرەچەندە نووسەرەکە ناونیشانێکی تری بۆ دانابوو پێشم گووت:موجامەلەت ناکەم و ڕەخنەشت دەکەم، حەققەت گووتی: بە دڵی خۆت بنووسە و ئازاد بە لە ڕەخنە و دواتر نووسینەکەشم لە چوار ماڵپەڕ بڵاو بووەوە.

لە میانی ڕانان و هەڵسەنگاندم بۆ کتێبەکە، بۆ ئەو نووسەرەم نووسی:کە هەندەك جار و لە هەندێک شوێن لە زمانی ئەكادیمی نووسین و بابەتی بوون دوور کەوتووتیەوە و لە نووسینەکە زۆر ڕاشکاوانە پێم گووت:کە هەندەك وشە بۆ ئەوكەسانە بەكاردەبات كە نەدەبوو ئەو وەك نووسەر و ڕووناكبیرێك، ببڕای ببڕ پەنای بۆ ئەو شێوازە لە دەربڕین و زمانە نەگونجاوە ببات.
وەك بەكاربردنی وشەی: موراهیقی سیاسی، شێت، جەلاد، ترسەنۆك، دووڕوو، جەنەڕاڵی نووسەر، درۆزن، درۆكۆ، فشەكەر، نەخۆش، ناجوامێر، بێ نەزاكەت، ئاست نزم، ماستاوچی، هەڵپەرست، راپۆرتنووس، و چەند وشەیەكیتری لە شێوەی ئەمانە!

هەڵبەت، ڕەخنە گرتن ئەوكاتە نەرێنی و ڕاست و لۆژیكی و تەواو دروستە، كاتێك لە فۆرمێكی ئەكادیمی و بابەتیانە و لۆژیكیانەوە دەرببڕدرێت.
مەبەستم ئەوەنییە بڵێم: ڕەخنەكانی ئەو نووسەرە بەڕێزە سەراپای خاڵی بوون لەو مەرج و پڕەنسیپانە، بەڵكو لە هەندێك شوێن پێشێلی ڕێساو یاسای ڕەخنەو زمانی نووسینی ئەكادیمیانەی کردبوو و لە میتۆدی ڕەخنەیی لایدابوو.
ئەو نووسەرە بەڕیزەیش، وەکو بەشێکیتری ئەوانەی بیرەوەریەکانیان دەنووسنەوە، لە پێشەكی كتێبەكەیدا باسی لە ڕق وكینەکردبوو و ئیدانە و سەركۆنەی ئەوشی کردبوو بە خراپ و كارەسات وەسفی کردبوو.
كەچی خوێنەر لە كاتی جێهێشتنی پێشەكی كتێبەكە و دواترخوێندنەوەی تەواوی كتێبەكەی ئەو نووسەرە بەڕێزە. هەست بەوە دەكات كە نووسەر خۆیشی بە نەزعەیەكی سایكۆلۆژی تاڕادەیەك توندو، ڕقێكی نیمچە ئەستوور بەسەریدا زاڵە، لە بەرامبەر ئەو بەڕێزانەی كە لەو کتێبەی وڵامی دابوونەوە و لە هەندێك شوێن زمانێكی هەڵچوو و ڕەددو ڕەد فعلێكی پێوەدیاربوو.

لە كاتی نووسین و ڕەخنە و وڵامدانەوەكانیدا شێوەیەك توانج و لاقرتێ و پلار و نزیك لە سنووری گەر هەڵەنەبم و گونجاوبێت بڵێم: سوكایەتی بە تایبەتی بە یەكێك لەو نووسەرانەی لەنێوان ئەو چەند نووسەرەی وڵامی دابوونەوە لە کتێبەکەی دەبیندرا.

كەنەدەبوو هەرگیز، نووسەر و ڕووناکبیرێکی لێهاتوو و خاوەن قەڵەم و ئەزموون و مێژوو و كەسایەتییەكی ئینسایكلۆپیدیای پڕ لە زانیاری و مەعریفە و فەلسەفە و كەشكۆڵێك لە ڕووناكبیری و ئەزموون، و ڕێزدار و ناوداری وەك ئەم، تووشی هەڵە و شێوازی وا لە وڵام دانەوەبێت !

نووسەرێک، كە قسە لەسەر زۆر ڕەهەند و بابەت و بواری جیاجیای وەك زانستی، هیۆمانیزم، سایكۆلۆژیا، ئەنسرۆپۆلۆژیا، سۆسیۆلۆژیا، فیكر، ئەدەب، سیاسەت ،ئیسلامگەرایی، گلۆبالیزەیشن، عەلمانیەت، مۆدێڕنە، فێمێنیزم، ڕۆشنگەری، مێژوو تاد… دەكات و لەبارەیانەوە دەنوسێت.

من بابایەکی ئیسلامی سیاسی ئایدیۆلۆژیستگەرا و سۆفیەکی وشکباوەڕ و سەلەفگەرایەکی دۆگمایی و بوونەوەرێکی تاك ڕەهەند و دەمارگیر نیم، من مەلای گەورەی کۆیەم بە قەد قازی محەمەد و مارکس و غاندی و زەردەشت و بوودا خۆشدەوێت و وەک چۆن هەروتەیەکی جوانی سوقرات و پلاتۆن و نیچە و ماندێلا و گیڤارا و زەردەشت و مەسیح و ڤۆلتێر و دیکارت و سپینۆزا و فلان فەیلەسوف و ئەویتری بیرمەند ئاماژە پێدەکەم، ئاواش وتەکانی پەیامبەری ئیسلام و ئایەتەکانی قورئان.

ئینجا من کەسێکی لائیک باوەڕ و ئاڕاستە سیکۆلار و بۆچوون لیبڕاڵم و ڕوانگەیەکی هیومانیستانە و لیبڕاڵانەم بۆ چەمك وشتەکان و کەسەکان هەیه و هەرگیز، ڕێگە بەخۆم نادەم کە لەقاڵبێکی ئیدەلۆژیدا بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گۆومڕا بنووسمەوە و دەرفەت نادەم قەناعەتی کەسی خۆم کاریگەری بەسەر بیرەوەریەکانەوە هەبێت و هەمیشە هەوڵمداوە شتەکان و چیرۆك و ڕوداو بەسەرهاتەکان وەکو خۆیان ڕاستگۆیانە لە دوو توێی بیرەوەریەکان تۆمارکەم و بۆ هەر کەسێک کە بیرەوەریەکانی دەنووسێتەوە دەبێت بزانێت کە:”لە نووسینی بیرەوەریدا دوو شت زۆر گرنگن: ڕاستگۆیی؛ شێوازی نووسین”(١). هیوادارم من لە هەردووکیاندا پێکابێتم و نەکەوتبێتمە ناو هەڵە و بێ ویژدانیەوە.
ماوەتەوە لە کۆتایی ئەو بەشەی (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا بڵێم: سوپاسی هەموو مەڵا و فەقێ و هاوڕێیانەم دەکەم کە لە سەردەمی حوجرە و قوتابخانەی ئیسلامی و کۆلێژی شەریعە پێکەوەبووین، هەرکاتێک و لە هەر شتێکدا لە نووسینەوەی برەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا، پێویستم پێیان بووبێت، درێخیان نەکردووەو یارمەتییان داوم و نزیکەی دە فەقێی هاوڕێی سەردەمی حوجرەم و چەند خوێندەکارێکی هاوڕێی سەردەمی خوێندنم لە کۆلێژی شەریعە(زانستە ئیسلامیەکان) لە بیرهاتنەوەکان و بەسەرهاتەکانی سەردەمی فەقێیاتی و حوێندنمدا گەلێک یارمەتیان داوم، هەرکاتێک پێویستم پێیان بووبێت.

پەراوێزەکان:
١-ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو، هەڤاڵ کوێستانی،چاپی پێنجەم،2021، لاپەڕه ٦.




پۆستەری “ورچ” لە دەرهێنانی “جەعفەر پەناهی” لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بڵاوکرایەوە

مەنسوور جیهانی

ـ پۆستەری فیلمی سینەمایی “ورچ نییە” لە دەرهێنانی “جەعفەر پەناهی” بۆ بەشداریی لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بڵاوکرایەوە.

فیلمی سینەمایی “ورچ نییە” No Bears لە نووسین، بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی “جەعفەر پەناهی” و بە ڕۆڵ بینینی سینەماکاری کورد “بەختیار پەنجەیی”، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” لە حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” Venice لە وڵاتی ئیتالیا لە چوار سانسی جیاوازدا، لەوانە: لە کاتژمێر 9ی بەیانی و کاتژمێر 4:45ی دوانیوەڕۆ لە سینەما “گڕاندا” Grande و لە کاتژمێر 11:30 پێش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 9ی سێپتەمبەری 2022 لە سینەما “درێسنا” Darsena و هەروەها لە کاتژمێر 4:30ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەمە 10ی سێپتەمبەری 2022 لە هۆڵی سەرەکی فێستیڤاڵ PalaBiennale نمایش دەکرێت و هەر بەم بۆنەیەوە پۆستەری جیهانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵاوکرایەوە.

فیلمی سینەمایی “ورچ” بە ناوی نێودەوڵەتی “ورچ نییە” چیرۆکی دەرهێنەرێکی سینەمایی دەگێڕێتەوە کە دەیەوێت لە ڕووداوێکی بەڵگەییدا لە تورکیا، فیلمێکی ئەوینداریی ساز بکات. بێ ئاگا لەوەی کە بۆخۆی بە شێوەیەکی نەخواراو لە ئێران، تووشی ڕووداوێکی ئەوینداریی دیکە بووە و … ئەو ئەکتەرانەی کە لەم بەرهەمە سینەماییەدا ڕۆڵیان بینیوە، بریتین لە: جەعفەر پەناهی، ناسر هاشمی، وەحید مەبەسێری، بەختیار پەنجەیی، مینا
کاوانی، نەرجس دلارام، ڕەزا حەیدەری.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی “ورچ نییە” بریتین لە:
نووسەر، بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر: جەعفەر پەناهی، بەڕێوەبەری وێنەگرتن:
ئەمین جەعفەری، ڕاوێژکاری هونەری: نادر ساعی وەر، دیزاین، مۆنتاژ و میکسی دەنگ: محەمەدڕەزا دڵپاک، بەڕێوەبەری دەنگهەڵگرتن: عەبدوالڕەزا حەیدەری، مۆنتاژ: ئەمیر ئێتمینان، بەرپرسی پلان و بەرهەم: نادر ساعی وەر، دیزاین و جێبەجێی کردنی سەحنە: بابەک جاجایی تەبریزی، دیمەنە تایبەتە وێنەییەکان:
حامید مووسەوی، سەعادەت بەستام، بەرپرسی بەرهەم لە تورکیا: سینان یۆسف ئۆغڵۆ Sinan Yusufoglu، دەنگهەڵگر: ئیمان بازیار، یاریدەدەری دەنگهەڵگر:
سالار سەلیمی، بەڕێوەبەری تەکنیکی دەنگ: عەلیڕەزا نکولەعل تەک، یاریدەدەری وێنەگر: سەجاد بەراتی، ئەمیر موحبەتی، عەلی جەعفەری، سەرحەت ئەکرەم ئاشچی، دەنگهەڵگری ستۆدیۆ: شاهین خاکپوور، یاریدەدەرانی مۆنتاژی دەنگ: سەیدڕەزا گۆدازگەر، محەمەد زەمان سانی، عەلیڕەزا دەباغ، وەرگێڕ:
تووفان گرکانی، قۆناغی دوای بەرهەمهێنان: پوویا عەباسیان، نێودەوڵەتی: ئەشکان مێهری (ئێران)، کاروباری تەکنیکی دەنگ: ستۆدیۆ بیگم، سپاسی تایبەت لە: گوڵشیفتە فەراهانی، دکتۆر جەمشید ئەکرەمی، مەجید بەرزگەر، شادمێهر ڕاستین، ئەشکان ئەشکانی، تاهیرە سەعیدی، سوڵماز پەناهی، مەریەم کتابفرووش بەدری، پێگاە زەیدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: سلۆلۆئید دریمز Celluloid Dreams، ساڵی بەرهەمهێنان: 2022.

حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە ناونیشانی کۆنترین ڕووداوی سینەمایی جیهان بە سەرۆکایەتی “ئاڵبێرتۆ باربێڕا”
Alberto Barbera ڕۆژی 31ی ئۆگۆستی 2022 بە نمایشی فیلمی سینەمایی “نۆیزی سپی” White Noise لە دەرهێنانی “نۆئا بائۆمباک” Noah Baumbach بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی پێشبڕکێی، لەوانە: “پێشبڕکێی سەرەکی”، “کورتە فیلم”، “ئاسۆکان” Orizzonti، “هەفتەی ڕخنەگران”، “گەشەکردنی ڤێنیز” و هەروەها بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: “نمایشی بەرهەمە بڵیندەکان”، “نمایشی تایبەت”، “ئاسۆکانی ئکستڕا” Orizzonti Extra، “کالێجی دوو ساڵانەی
سینەما” و چەندین بەشی دیکە تاکوو ڕۆژی شەمە 10ی سێپتەمبەری 2022 لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا درێژەی دەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.labiennale.org/en/cinema/2022/program-cinema-2022-public/khers-nist-no-bears-2022-09-01-17-00

لینکی دانلۆدی فیلمی سینەمایی “ورچ نییە”:
https://www.youtube.com/watch?v=ET9JtKgN3AA

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ورچ نییە”.




ڕەخنە.. زانا ڕزاق

پێشتر گوێیبیستی بووین یان خوێندوومانەتەوە کە ڕەخنەی ڕوخێنەر هەیە لەگەڵ ڕەخنەی دروستکەر، وتراوە کە ڕەخنەی ڕوخێنەر نەگرین بەڵکو دروستکەر بەڵام زۆر ئاساییە هەردووک ڕەخنە هەبێ و بگیردرێت چونکە ئەگەر ڕەخنەی ڕوخێنەرت بۆ هات ئەوا دەتوانی بە ئەقڵ وەریبگری جا ڕەخنەی ڕوخێنەر هەیە دروست و ڕاستە هەشە نادروست و هەڵەیە
بۆ نموونە کاتێک لە ڕەخنەکەیان دەڵێن نەزانی ئەوا لەوانەیەو بەئەگەری زۆر نەزان نەبی بەس خۆی ڕوخێنەرانەیە ئەوە بەئەقڵ وەرگرە هەر وابڵێن تۆ هەر ئاوا نیت چونکە ڕاستی جیاوازترە لەوە دەشتوانی مرۆڤ بە هەست و سۆز بۆ خۆت ڕابکێشی بە ئەقڵیش پەروەردەی بکەی

یان نموونەی تر کاتێک دەڵێن تۆ ئەو بۆچوونەت وانیە بەڵکو وایە لەوانەیە وابێ بەس ئەگەر بەتەواوی ڕەخنەت نەناسیبێت ئەوا وەک لایەندار ڕەخنە دەگری ئەمەش واتە دەچێتە خانەی ئەوەی تۆ ڕەخنە وەک ڕەخنە ناناسی بەلکو وەک لایەندار دەناسیت وەک لایەندار ڕەخنە دەگریت دواتر کاتێک کۆمەڵگە و مرۆڤەکانی دابەش بوونە ئەوا هەر دابەشبوونەش بۆ نووسەران یش وایە یانی زۆرێک ڕەخنەیان لێ هەیە زۆرێکیش پێیان باشە یانی هەموو شتەکانیان پێشوەختە دەزانی دابەشن نەک بەپێی و بەجیا بۆ هەر نووسینێکی ڕەخنەیان یان پێیان باش بێ خۆی دەبێ ئاوا بێ نەک سفری بکەی یان بەتەواوی هەموو نووسینەکانی بە باش بزانی هەروەها کاتێک ئەو دابەش بوونە هەیە ئەگەر بەتەواوی شارەزای کەسێک یان چەند کەسانێک نەبین کە ڕەخنە بەپێی کەلێن و بۆشایی دەگرن ئەوا لەوانەیە بە لایەنی بەرامبەرت بزانێت هەروەها بۆ پیا هەڵدانیش یان هەن خۆیان ڕەخنە بۆ خراپە دەگرن یانی بۆ لێدان لە بەرامبەر هەشە بۆ چاکە دەگرن ئەگەر بۆ خراپە بوو ئەوا ڕەخنەکانیشی بۆ دێت بە خراپە دەزانن بەهەمان شێوەش بۆ چاکەش بەچاکە …

10 9 2022




دیسان نوزە نوز.. نەوزاد بەندی

جاران بێ نوێژەبارانەیش ، باران ئەباری ..
بە ڕۆژ و بە هەفتە ، شەقامەکانی
بۆ ئەشۆردین .. تۆزی غەریبی لە قژ وسەرشانمان ئەتەکان ..
خەمی وشکەساڵیمان نەبوو ، ڕێک وەک موچە ، کەس بیری سەری مانگی نەبوو ..چونکە له کاتی خۆیدا باران قژی تەڕ و ..موچە گیرفانی پڕ ئەکردین …هیچیان لە دیداری خۆی دوانەدەکەوتن …فێری وشکەساڵی و درۆ و قۆڵبڕین نەبووبوون ..
ئێستا لە جیاتی باران ، خۆڵ دێ .. دوکەڵ دێ .. ئەنفلۆنزای باڵندە و شەمشەمەکوێرە دێ ..ئەو هەموو مەلایە ئەڕۆنە قەراغ شار و بە شین و شەپۆڕەوە ، نوێژە بارانە ئەکەن ، نابارێ و دڵیان ئەشکێنێ ..
جاران زانکۆ خۆڕایی بوو ..
خوێندن ..بەشی ناوخۆیی ..نەوت ..بەتانی .. دۆشەک ..قەرەوێڵە ..سەرین ..لاویی ..پیاسە ..پێکەنین ..زانیاریی …
بە خۆڕایی بوون …و کە تەواویشت ئەکرد ، دایانئەمەزراندی ..
ڕایشت کردایە بۆ ئەوروپا ، مافی پەنابەریت مسۆگەر بوو
ئێستا لە باخچەی ساوایانەوە هەتا زانکۆ ، ئەبێ ساڵانە پارەیەکی زۆریان بۆ بژمێری و
کە تەواویشت کرد ، داتنامەزرێنن …
ڕایشکەی بۆ ئەوروپا ، مافی پەنابەریت نادەنێ ..
ئێستا تەنها شێرپەنجە و جەڵتەی دڵ بە خۆڕایین ..
٭ ٭ ٭
لە مێژە شەقامێکی حەمامیم نەدیوە نمەی باران بە پەرچەمەکانیەوە بێ ..
لە مێژە فێرخوازێکم نەدیوە بە شانازییەوە بە بێ بۆنە ، لای خوێندنگاکەی ڕەسمێ بگرێ
( ئەزانن بۆ ئەڵێم فێرخواز ؟ ئاخر بڵێم خوێندکار ئەڵێن یەکێتیە و ..بڵێم قوتابی ئەبم بە پارتی )
لە مێژە ئاسمانێکم نەدیوە ، بە بێ دۆعا و نوێژە بارانە ، ملپێچێکی سپی لە مل کردبێ ..
لە مێژه بۆنی باران ، بە بێ بەرامبەر ، دابەش نەکراوە ..
لە مێژە پاک و خاوێنیم نەدیوە دەوام بکا ..
لە مێژە هاوڕێکانم وەک ددانی پیاوێکی هەشتا ساڵان ، زۆربەیان کەوتوون و ..ئەوانەی ماونەتەوە ، خوار و زەرد و پوکاونەتەوە ..
لە مێژە حوکمەتم نەدیوە ..ئەرێ حوکمەت چۆن بوو هاوڕێیان ؟؟ باڵای چەند بوو ؟ جلەکانی .. چاویلکەکەی ناقیس چەند بوو ؟ عەترەکەی ؟ سەعاتەکەی ئۆڵما بوو یان نیڤادا ؟

ـــنەوزاد بەندی ـــــــــــــــ

(وێنەکە وێنەی کاک کامەران چڕوستانی هاوڕێمانە ، زانکۆی موسڵ و باران و ڕۆژی زانکۆ و بۆنی خاکی بۆ گەڕاندینەوە ، سوپاسی ئەکەم )




ئایا لەسەر کوردبوون، دوژمنایەتیی کورد ئەکرێت؟.. کامیار سابیر

چۆن تێزەکەی ئارێنت، فاشیزمی کوردیی بەرهەم ئەهێنێت؟

ئارێنت، تا تەمەنی ٣٥ ساڵیی کە لە فڕانسەوە رۆیشتووە بۆ ئەمێریکا، ١٨ ساڵی لە بێدەوڵەتییدا بەسەر بردووە، دۆکیومێنتێکی رەسمیی دەست نەکەوتووە کە سەفەری پێبکات تا بە قاچاغ دەریکردووە، ئەم هەست بە زەبوونییکردنە ئەوەندە کارییگەرییان لەسەر بییرکردنەوە و روئییەی سیاسیی ئەو داناوە کە زایۆنییانە بییر بکاتەوە، پێشئەوەی وەکو ئینسانێکی ئازادییخوازی جوولەکە بییر بکاتەوە، تەنانەت لەگەڵ رێخکراوی زایۆنیی( عالیات هانوعار-Youth Aliyah ) کاری کردووە.

لەو ماوەیەدا کە نازیزم و فاشیزمی ئاڵمانیی، دژی جوولەکە و دژە-سامییبوون antisemitism لە ترۆپکدا بوو، شێوازی بییرکردنەوەی هانا ئارێنت شکڵی گرتووە و وەکو زایۆنیستێک لە دونیای رووانییوە. بە قەولی خۆی، سەرەتای منداڵیی گوێی بە جوولەکەبوونەکەیشی نەداوە، لە بیستەکانی صەدەی رابردوودا، ئەنتی سێمیتیزم کاری تێکردووە و فیکری سیاسیی لەسەر پەرچەکردار و تۆڵەئەستاندنەوە، گەڵاڵە بووە. ئەو کاتێک لە سەرەتای چلەکانی چەرخی رابردوو، لە کامپەکانی فڕانسەوە بە خاکی ئیسپانیادا و لە پۆرتوگالەوە، دەرفەتی هەڵهاتنی بۆ هەڵکەوت، رووی لە ئەمێریکا کرد.

ئارێنت، بەهۆی بییرکردنەوە پارادۆکسەکانیەوە، زۆرجار ئەکەوتە بەر رەخنەی توندی جووەکان و حەرەکەی زایۆنیی، بە تایبەتیی کاتێ هەڵسوکەوتەکانی تاوانباری جەنگ “ئایخمان” ی بە هەڵسوکەوتی ئاسایی= Banal( مەعمولیی) چواندووە! لە کاتێکدا دواتر ئەکەوێتەوە داکۆکییکردن لە خۆی و مەبەستەکەی زیاتر روون ئەکاتەوە، گوایە وەصفێکی پۆزەتیڤی ئایخمانی نەکردووە، بەڵکو، وەکو بەشێک لە دەسگای سەرکوتکاریی و فاشییەتی هیتلەر، سەیری کردووە. ئەوەی لێرەدا مەبەستە، جوولەکەبوونەکەی ئەو، لەسەر بناغەی نەژاد و دیین، بەو کوردبوونەوە ببەستینەوە کە هەندێ لە نووسەرە نەتەوەیی و نەژادییەکانی کورد، بە تایبەتییش هەندێ لە رەهەندییەکانی ساڵانی نەوەدەکان، کوردایەتیی و کوردبوون، کوردایەتیی و کوردەواریی، وەکو دۆودۆشاو، تێکەڵ ئەکەن، پێشئەوەی سەر لە خەڵک بشێوێنن، خۆیان تێیدا چەقییون و بە ئارگیومێنتەکانی ئارێنت، باری خواری خۆیان راست ئەکەنەوە.

ئارێنت، لە” دواهەمیین چاوپێکەوتن و گفتوگۆکانی تر-The Last Interview and Other Conversations) )دا، ئاماژە بەو رۆحییەتە سیاسییەی خۆی ئەدا کە لە یەک کاتدا قوربانیی و شەڕانگێزییشە، ئەو ئەڵێ” دەرکم پێیکردووە و زۆرجار ئەو تەعبییرەم دووبارە و چەند بارە کردووەتەوە: ئەگەر کەسێک وەکو جوو هێرشکرایە سەری، پێویستە وەکو جوو دیفاع لە خۆی بکات، نەک وەکو ئاڵمانیی، یان هاووڵاتییەکی یونیڤێرساڵ، یاخود وەکو لایەنگری مافی مرۆڤ و هەر شتێکی تر”. هەندێ کەس لە نوخبە، سیاسیی و “رۆشنبییر”ی مەعاشخۆر و رەیعخۆری کورد، یان بە زمانی شەعبیی، ” بندیوار” و تەقاعودی میلیشیای شاخ ( ئەویش ئەگەر چەکداری تەرکی رژێمی بەعث نەبووبێت)، زۆر موهەڕیجانە و نەرجسییانە بە ئیگۆیەکی پڕ لە مەعریفەی بەتاڵییەوە، ئەم جوولەکەبوونەی ئارێنت، تەوظیفی کردووە، دێن لەگەڵ ئەو چەمکی”کوردبوون”ەی ئۆجەلان تەوظیفی سیاسیی کردووە، نەک هەر تێکەڵوپێکەڵ ئەکەن، بەڵکو فێڵبازانە ، رەهەندە نەتەوەیی و نەژادییەکەی خۆیان، واتە کوردایەتییە موقییتەکەی خۆیان لە ژێر چەمکی “کوردبوون”دا، تەوظیف و فۆرمەڵە ئەکەنەوە.

گومانی تێدا نییە، ئەم دوو چەمکە، زۆرجار بە نەزانیی و بە زانایی( بە ئەنقەست)، تێکەڵ ئەکرێن. کوردبوون کە بۆ یەکەم جار لە ئەدەبی کوردیی( لە تورکییەوە بۆ کرمانجیی سەروو، لە نووسیینەکانی ئۆجەلاندا)، بە تەحلیلی، کولتووریی، زمانیی، ئایدیۆلۆژیی و فیکریی، شرۆڤە و لێکدانەوەی سیاسیی و فیکریی بۆ کرا، هاوزەمان لەگەڵ چەمکی ئایدیۆلۆژیی و نەتەوەپەرستیی و بگرە نەژادپەرستیی “کوردایەتیی”دا، لە لایەن وەرگێڕەکانەوە{ بە تایبەتیی لە کاتی وەرگێڕانیدا بۆ کرمانجیی ناوەڕاست( سۆرانیی)}، بەهۆی جەهلی سیاسیی و کەمی مەعریفەی سیاسیی و غوبنی نەژادییەوە، ئەم دوو تێرمە، تیكەڵوپێکەڵ ئەکران، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە کاتێ عەوامی نەتەوەیی، ئەمانە تێکەڵ ئەکەن، رۆشنبییرە رەهەندییە کلاسیکەکان و هەندێ ئەکادیمیستی نەرجسیی و شەهادەداری بێفیکر و خۆهەڵکێشی کەم مەعریفە، هەمان جەهلی عەوام ئەکوتنەوە و غەڵیظتری ئەکەن.

ئۆجەلان، بە مەبەستەوە، بە مەبەستی سیاسیی، فیکریی، کولتووریی و سۆسیۆسیاسییەوە جودای کردوونەتەوە. خاکبەسەرییەکە لەوێوە پەڕییوەتە ناو ئەدەبی کوردیی ناوەڕاستەوە( کرمانجیی ناوەڕاست)، ئەوانەی ئەدەبییاتی پەکە-کەیان تەرجەمە کردووە ( لە تورکیی یان کرمانجیی سەرووەوە)، بۆ کرمانجیی ناوەڕاست، بە ئەنقەست یان بە جەهل، چەمکی کوردبوون و کوردایەتییان تێکەڵ کردووە. ئەها، چەند سەختە کە ئەگوترێ تەرجەمەیان کردووە، چونکە بە واقیعیی و بە ستاندەردی لینگویستیی بێت، کوردیی ناوەڕاست و سەروو، بوونە بە دوو زمانی سەربەخۆ، تەنیا ئەوەیە کە هەردووکیان باگکراوندی نەژادییەکەیان کوردە.

ئەو پک-ک ەییە سۆرانییئاخێوەرانەی کە خۆشیان بائەدەن، یان لە سۆشیاڵ مێدیادا حەماسەت نیشان ئەدەن، نوقەیان لێوە نایەت؟ کاتێ لەسەر ناسیۆنالیزمە تیجاڕیی و پرۆکسییەکەی ماڵی بارزانیی، دوران کاڵکان ئەڵێ “نێچیروان هیچ لە کوردبوون تێنەگەیشتووە”، ئەو دەربڕیینەی کالکان، ویقاری سیاسیی و فیکریی و مەعریفیی هەیە، نەک وەکو نوخبەی موتەفەڕیغی کورد، دۆ و دۆشاوی کوردایەتیی و کوردبوون، تێکەڵ ئەکەن! تەماشای تورکییەکە بکەن (کورتلوک Kürtlük= کوردبوون) مێدیای کوردیی لە بێسەروبەرییدا، (کورتلوک Kürtlük)ی کردووەتە کوردایەتیی، لە کاتێکدا، کوردایەتیی بە تورکیی پێیئەڵێن kürtçülük کورتچولوک، وەکو تۆرانیزم و عوروبە، مانای نەتەوەپەرستیی کورد ئەگەیەنێت کە لە روانگەی ئۆجەلان و پ-کک ەوە، هەموو نەتەوەپەرستییەک بە کوردایەتییشەوە، سەرێکی لە داڵانەکانی فاشیزم و راسیزمەوە دەرئەچێت. لەبەرامبەردا، کورتلوک، کە بە مانای کوردبوون دێت، مەغزا سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، مێژوویی، کولتووریی و ئەنثرۆپۆڵۆجییەکەی، بە تەواویی لە توراث و مێژوو و بزوتنەوە و دۆکترینی کوردایەتیی، جودایە.

درێژەی هەیە..
کامیار سابیر




ده‌ق و ڕه‌خنه.. ده‌ق: سه‌باح ڕه‌نجده‌ر.. ڕه‌خنه‌: د. فوئاد ڕه‌شید

سه‌رنجێك:
له ‌شیعری نوێی كوردیدا. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداریبم و بیزانم، یه‌كه‌م كه‌سم شیعری یه‌كدێڕم تاقی كردبێته‌وه‌. له‌ ژماره‌ (8)ی گۆڤاری (كاروان)، ساڵی 1993 نموونه‌یم بڵاوكردووه‌ته‌وه‌: (ته‌رمێك له‌سه‌ر شۆسته‌ پاكه‌ت ده‌فرۆشێ). دواتر كه‌سانی دی زۆریان به‌كارهێنا. ئه‌مه‌ درێژه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌م نییه‌. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ترمه‌. (10) ناونیشانن به‌بێ شیعر.

ناونیشان بێ گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كان‌

له‌ كاتی خۆیدا له‌ قووڵاییدا هه‌ڵده‌له‌رزم

گره‌و له‌گه‌ڵ كلیلسازی گه‌نجینه‌ی پاشا و داهاتووی پێشبینیكراو

پێم بوونه‌ته‌ ڕووبار و خۆم بۆ شه‌ڕی دنیا ناونووس كردووه‌

قه‌له‌ڕه‌شێك به ‌قه‌واره‌ی هه‌ورێكی زه‌رد
گوڵه‌خوریی زمانی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌ژنۆ شلی بزمارڕێژ كرد

هێڵ كۆبووه‌وه‌ی خاڵ و ده‌ریای به ‌هاژه‌یه‌

پێغه‌مبه‌ران به‌ جۆره‌ دوودڵییه‌كه‌وه‌ ڕوخساریان وه‌رگرت

ڕووناكی و مۆسیقا‌ ڕوخساری شاعیرێكن به‌ دوژمن ده‌وردراو

كه‌ ڕۆیشتم پێڵووی چرایانم هه‌ڵێنا و مانگم به ‌ڕێگاوه‌

كه‌ڵه‌باب و مه‌لا ده‌ستڕه‌شترین دێوه‌زمه‌ی یه‌كترن

كانوونی یه‌كه‌می 2020 هه‌ولێر

ئه‌زموونێكی نوێ له‌ شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا

ئاماده‌بوونی ناونیشان له‌ نائاماده‌یی ده‌قدا

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر یه‌كێكه‌ له‌و شاعیرانه‌ی هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعریی خۆیدایه‌. یه‌كێك له‌و ئاستانه‌ی كاری تێداكردووه‌، ئیشكردنی بووه‌ له‌باره‌ی ناونیشانی ده‌ق.
پێشتر له‌ لێكۆڵێنه‌وه‌ی (ئێستێتیكای ناونیشان له‌ كۆشیعری (شه‌ڕی چل ساڵه‌ی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)دا چه‌ند ئاماژه‌یه‌كمان داوه‌ به‌ چۆنێتی ئاماده‌بوونی ناونیشان له‌ كۆشیعری ناوبراودا.
له‌ كۆشیعری (شه‌ڕی چل ساڵه‌)دا ((گه‌مه‌یه‌كی ئێستێتیكی نوێكارانه‌ی له‌گه‌ڵ ناونیشاندا كردووه‌ و ڕواڵه‌تی هه‌ره‌ دیاری ئه‌م گه‌مه‌یه‌ له‌ دیارده‌ی (ناونیشان له‌ناو ناونیشاندا) به‌دیده‌كرێت. خودی ئه‌م جۆره‌ گه‌مه‌یه‌ ئه‌دگارێكی ئێستێتیكیانه‌ی به‌ ئاماده‌بوونی ناونیشانی كۆشیعره‌كه‌ به‌خشیوه‌))(1).

ناونیشان بێ گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كان:
له‌م ئه‌زموونه‌یدا (ده‌) ناونیشانی بێ بوونی هیچ ده‌قێك خستووه‌ته‌ڕوو. به‌و مانایه‌ی له‌ خوار هه‌ر ناونیشانێكه‌وه‌ (بۆشایی، سپێتی)یه‌ك به‌دی ده‌كرێت. ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ته‌واو جیاوازه‌ له‌ ئه‌زموونه‌كانی پێشووتری خۆی و ته‌نانه‌ت جیاواز و تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ناو هه‌موو ئه‌زموونه‌ نوێكارییه‌كانی شیعری هاوچه‌رخی كوردی.
ئه‌م كورته‌ نووسینه‌ هه‌وڵدانێكه‌ بۆ به‌دیارخستنی سروشت و په‌یوه‌ندی ئه‌م ئه‌زموونه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ی، وه‌كو كرده‌یه‌كی نوێگه‌رییانه‌ی داهێنه‌رانه‌ له‌ناو هه‌ر سێ جه‌مسه‌ری كرده‌ی داهێنانی ئه‌ده‌بیدا (نووسه‌ر، ده‌ق، خوێنه‌ر).

ئاماده‌بوونی ناونیشان، نائاماده‌یی ده‌ق:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ئه‌زموونی شیعرییدا، شاعیران به‌ چه‌ندان شێوه‌ی جیاواز په‌یوه‌ندی نێوان ناونیشان و ده‌قیان به‌رجه‌سته‌ كردووه‌.
ئیدی له‌ چۆنیه‌تی پێكهاته‌ی ناونیشانه‌وه‌. له‌ ڕواڵه‌تێكی زمانییه‌وه‌ بۆ بوونێكی ژماره‌یی و هێمایی تا ده‌گاته‌ نه‌بوون و نائاماده‌یی خودی ناونیشان.
پێگه‌ی جوگرافیایی ناونیشان په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی به‌ تێكسته‌وه‌ وای كردووه‌ له‌ گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخدا به‌ ده‌ربڕینی جیاواز به‌ها و بایه‌خی ناونیشان بۆ ده‌ق بخرێته‌ڕوو، به‌ربڵاوترینیان ئه‌و بۆچوونه‌ و ده‌ربڕینه‌ی (ژاك درێدا)یه‌ كه‌ ناونیشانی به‌ چراخانی ده‌ق له‌قه‌ڵه‌مداوه‌(2). ڕه‌خنه‌گری عه‌ره‌ب (محه‌مه‌د مفتاح)یش پێگه‌ و گرنگی ناونیشانی بۆ ده‌ق به‌ پێگه‌ و گرنگی (سه‌ر)ی مرۆڤ بۆ جه‌سته‌ چوواندووه‌.(3) له‌ گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخدا ڕۆڵ و گرنگی ناونیشان هه‌میشه‌ گرێدراوه‌ته‌ كرده‌ی خوێندن و ڕاڤه‌كردنی ده‌قه‌وه‌، بۆیه‌ به‌لای هه‌ندێ له‌ ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌ ناونیشان كلیلێكی ڕاڤه‌كاری بنچینه‌یییه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌لاله‌ته‌ داخراوه‌كانی ده‌ق(3). هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه‌ خودی ناونیشان به‌ توخمێكی ستراتیژی ناو پێكهاته‌ی ده‌ق داده‌نرێت و ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له‌ ئاشنابوونی (خوێنه‌ر) به‌ دنیابینی (نووسه‌ر).
هه‌موو ئه‌م ئه‌رك و ڕۆڵ و گرنگییانه‌ی ناونیشان له‌كاتی بوون و ئاماده‌یی ده‌قدایه‌، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ق (نائاماده‌ – غائب) بێت، به‌و مانایه‌ له‌ جه‌سته‌یه‌كی زمانیی خۆی به‌جه‌سته‌ نه‌كردبێت، له‌م دۆخه‌دا ئه‌ركی ناونیشان چی ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ ئه‌زموونی داهێنه‌رانه‌ی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر له‌ (ناونیشان بێ گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كان) هێناوییه‌ته‌ ناو گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه‌.
له‌م ئه‌زموونه‌ نوێكارییانه‌یدا (بوونی ناونیشان) به‌بێ بوونی (جه‌سته‌یه‌كی زمانیی ده‌ق) هێشتا ناونیشان گرنگیی خۆی هه‌یه‌ له‌ كرده‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی (ته‌ئویلكارانه)‌دا. ده‌كرێ خوێنه‌ر بۆشاییه‌كانی خوار ناونیشانه‌كان به‌ دوو شێوه‌ خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكات، جارێك له‌ گۆشه‌نیگای چه‌مكی (ئێستێتیكای بێده‌نگییه‌وه‌). (هیچ نه‌گوتن) له‌ چوارچێوه‌ی گوتاری شیعرییدا مانا و ده‌لاله‌تێكی به‌رفراوانتری هه‌یه‌ له‌ وتنی وشه‌ و ڕسته‌یه‌كی دیاریكراو(4).
جارێكی تریش له‌ ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندی و كارلێكردنی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ره‌وه‌، ئه‌م ئه‌زموونه‌ خوێنه‌ر ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌ركی به‌شدارپێكردنی له‌ كرده‌ی داهێنانی ئه‌ده‌بیدا، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ بۆشاییه‌كی خستووه‌ته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ر به‌ مه‌رامی بینینی ڕۆڵی خۆی له‌ ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیدا. لێره‌وه‌ ده‌كرێ بڵێین (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) ئه‌ركێكی نوێی به ‌ناونیشان به‌خشیوه‌، به‌ ده‌ربڕینێكی دی ڕۆڵ و ئه‌ركی ناونیشانی له‌ كرده‌ی (خوێندنه‌وه‌)وه‌ گواستۆته‌وه‌ بۆ كرده‌ی كاراكردنی خوێنه‌ر به‌ ئاراسته‌ی به‌شداریپێكردنی له‌ داهێنانی نووسینی ده‌قدا، به‌ ده‌ربڕینێكی دی، بوونی (بۆشایی – سپێتی) له‌ خوار (گوتن – ڕه‌شایی) ناونیشانه‌كانه‌وه‌، ئه‌ركی نووسینه‌وه‌ بۆ خوێنه‌ر فه‌راهه‌م ده‌كات.
ئه‌زموونی (ناونیشان بێ گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كان) لێكدانه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی دیكه‌ و جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌ی له‌م چه‌ند دێڕه‌دا نووسراوه‌ قسه‌كردنێك بوو له‌ كۆی سروشتی ئه‌زموونه‌كه‌، بێئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو ورده‌كاریی پێكهاته‌ و ده‌لاله‌تی خودی ناونیشانه‌كان و ڕۆڵ و په‌یوه‌ندییان به‌ بۆشاییه‌كانی خوار خۆیانه‌وه‌، ئه‌مه‌یان ڕه‌هه‌ندێكی تره‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ ته‌واو جیاواز و نوێیه‌.
خودی ئه‌زموونه‌كه‌ش نیشانه‌ی بوونی هۆشمه‌ندیی و دنیابینییه‌كی ئه‌ده‌بیی و ڕه‌خنه‌یی جیاواز و تایبه‌تمه‌نده‌ لای (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر).

————————————–

په‌راوێزه‌كان:
• فوئاد ڕه‌شید، ده‌قی ئه‌ده‌بی، لا 65.
• محمود عبدالوهاب، پریا النص، لا 31.
• محمد فتاح، دینامیه‌ النص، لا 72.
• د. محمد الباردی، الصمت والنص المفتوح، گۆڤاری (الخگاب)، ژ (15).




شەماڵ بارەوانی ئەمشەو تەنیایی دادەگیرسێنێت.. بەکر ئاڵەیی

كۆترێكیان سەر بڕیم هێشتا فێری گمە نەبووبوو/
شیعر گەر دووری بخەیتەوە لەوێنا، دەبێتە پۆڕێكی باڵكراو، ناچێتە ناو ئەدگار ونووسینەوەی یاداشتەكان، وەختێك خۆت فەنا دەكەیت و دەچیتە ناو ورووژێنەرەكانی شیعر، دەبێ لە دەستەبەركردنی وێنەی شیعریدا بزربیت و خۆت لە ڕۆخی چاوداگرتنی یاردا ببینیتەوە، بە دیار سەماكانی وشەوە مەست بی، وەك عاشقێك حاڵ بتگرێ و خوداوەندێك لەسەرووی بڵیندكردنی دەستەكانتەوە ببینی، ئاخر نزا كردن لە شیعردا، ڕەنگی هیچ. خوایەكی تێدا نییە جگە لە وێنەی مەعشووقەكەت، هیچ سێبەرێكی نییە جگە لە كەوتنی ئەو نیگایانەی لە ژوانێك لێت جێماون، هیچ پەنایەكی لێ نییە جگە لە خۆگرتنەوە بە سایەی مۆسیقای ناو تێكستەكە، وەختی مۆزیك دەیەوێ بڕژێ و حەزی سرووتەكان پاراو دەكا جیهانێكی پڕ لە فوارە دەخووڵقێنێ، شاعیربوون لە سەرەتای ڕستەوە حزووری هەیە، وەختێك دەڵێ كوترێكیان سەر بڕیم هێشتا فێری گمە نەبوو بوو، مەغزاو ڕوانینی شاعیر، شێلگیرانە دەچێتە ناو خەونی كۆتر و دەیەوێ گمەكانی بنووسێتەوە وەك شیعرێكی باڵا بیداتەوە بە ئاسمان، وەك تابلۆیەك لەسەر دیوارەكانی نەست وێنایان بكات، شەماڵ بارەوانی، لە زۆر بواردا ویستوویەتی جیهانی ڕووداوەكان بكا بەشیعر، ئەو هەڵەبجە و ئەنفال و نادادییەكانی كۆمەڵگە لە شیعردا وێنا دەكا، ناهێڵێ كارەساتەكان لەزەین و دیدی نەوەی داهاتوو كاڵ ببنەوە، ئەو حاڵەتەش لە نووسەردا ئەركێكی مرۆیی و مۆڕاڵیە، هەست دەكەم شیعر لە شەماڵ ناگەڕێ نەك شەماڵ لەشیعر، شیعر ئەو ماڵەی خۆی دۆزیوەتەوە، تا شەماڵ بەو هەست و نیگایانەیەوە بگونجێ لەگەڵ شیعر، دەستی ناچێتە دەركردنی شیعر.

هۆنراوەكانم، بەدەست ئازاری دابڕانەوە، وەرزی بێ ئومێدیان داگیرساند،/
نەریتی ژیان ئاوایە چەند لەژینگەیەكی ئارام و نەرم دا گوزەر بكەی، هێندەی خەونی باڵا و ئومێدی درەوشاوە دەبینی، وەختێك ئازار و كارەساتی خەمهێنەر واردی هەستی كەسە هەستیارەكان دەبێ، ئەوە لەبری هەموان دەیەوێ خۆی بخاتە ناو سروشتی گەڵاكانەوە نا ئومێدی هەراسانی دەكا، پڕ دەبێ لە شكان، ئەو جەنگێكی بۆ ئایساندنی چرای ئومێدەكان هەڵگیرساندووە، بە مروونەتەوە ئەو نائومێدییەی خۆی وێنا دەكا.
شەماڵ دەیەوێ وەك خوڵقێنەرێك لە تەنیایی دا بسووتێ تا شەوەزەنگی دەیجوور ڕۆشن بكا، ئەو لەسەر تابووتی تەنیایی دا هۆنراوە بۆ ژیان و بەردەوامی دەنووسێ، لە ئایندەدا شیعر دەكا بەباران و دەڕژێتە ناو هەناوی باخچەكانەوە.

بەکر ئاڵەیی
نووسەر و شاعیر.




چوار شیعر له‌ شاعیری تورك (ئۆرهان وه‌لی) (*)ـه‌وه‌.. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

هیتله‌ر ده‌بێته‌ شیعر

هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی
شیعرنووسینم تاقی كرده‌وه‌
چیم ده‌سكه‌وت؟
هیچ …
لێره‌ به‌دوا
ده‌بم به‌ ڕێگر
با دز و ڕێگر بزانن
ماده‌م ڕسقم له‌ ده‌ست ده‌رهێنان
ئیدی كاریان
له‌ناو چیایاندا نه‌ما
با ئه‌وانیش بفه‌رموون
جێی من بگرنه‌وه‌
سه‌رسوڕهێن له‌ دنیای ئه‌ده‌بدا هه‌یه‌ .

له‌ پێناوی نیشتماندا

چه‌ندمان
له‌ پێناوی ئه‌و وڵاته‌ی دا
هه‌ندێ مردن
ئه‌وانی دی وتاریان دان .

• به‌ خۆڕایی

ئێمه‌ به‌ خۆڕایی ده‌ژین
به‌ خۆڕایی ..
هه‌وا به‌ خۆڕاییه‌ ..
هه‌ور به‌ خۆڕاییه‌ ..
شاخ و دۆڵ به‌ خۆڕایین ..
ده‌وروبه‌ری ئوتومبێلان
به‌ر ده‌رگای سینه‌ما و دووكانان
به‌ خۆڕاییه‌ ..
نان و په‌نیر نه‌بێ
چڵپاویش به‌ خۆڕاییه‌ ..
لێ ئازادی
نرخی ئازادی سه‌ره‌
پێوه‌ند و زیندان به‌ خۆڕایین
ئێمه‌ به‌ خۆڕایی ده‌ژین
به‌ خۆڕایی ..

• من ئۆرهان وه‌لی

من ئۆرهان وه‌لی
داهێنه‌ری قه‌سیده‌ی به‌ناوبانگی
( به‌ داخه‌وه‌ بۆ سڵێمان ئه‌فه‌ندی )
بیستم به‌ كوڵه‌وه‌
له‌ ژیانی تایبه‌تیم ده‌پرسن
كه‌واته‌ با بۆتانی باس بكه‌م :
یه‌كه‌م من مرۆڤم
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌
ئاژه‌ڵی سێرك ، یا شتی له‌و بابه‌ته‌ نیم
لووتێك و دوو گوێم هه‌یه‌
به‌ڵام له‌و قۆزانه‌یش نیم
له‌ ماڵێكدا ده‌ژیم
كار ده‌كه‌م ..
سه‌رم به‌ ته‌م نه‌ئاخنراوه‌ و
پشتیم به‌ مۆری په‌یامبه‌رایه‌تی
مۆر نه‌كراوه‌..
وه‌ك پاشاكانی ئینگلیز
بێ فیز نیم
ئۆرۆستۆكراتیش نیم
وه‌ك جه‌لال به‌یار ،
كوڕی خاوه‌ن ئاخوڕان ..
زۆرم حه‌ز له‌ سپێناخه‌
عاشقی هه‌ویره‌مه‌نی به‌له‌زه‌تم .
چاوم له‌ پاره‌ نییه‌
له‌وه‌دا سوێندتان بۆ ده‌خۆم .
خۆشه‌ویسترین هاوڕێم
ئۆكتای ڕه‌فعه‌ت و مه‌لیح جه‌وده‌ته‌
دڵدارێكی به‌ڕێزیشم هه‌یه‌
ناوی ناده‌م
با پاشان
مێژوونووسانی ئه‌ده‌ب بیدۆزنه‌وه‌ ..
هه‌ندێ جار بایه‌خ به‌ شتی بێ بایه‌خ ده‌ده‌م
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو نووسه‌راندا ده‌گوزه‌رێ
هه‌رگیز جێی سه‌رنجی من نییه‌ ..
ڕه‌نگه‌ به‌ سه‌تان خووی دیكیشم هه‌بن
جا من چووزانم ؟
لێ گێڕانه‌وه‌یان سوودی چییه‌ ؟
ئه‌وه‌ی نه‌مگوتووه‌ ،
وه‌ك ئه‌وه‌ی وایه‌ گوتوومه‌ .

—————————————————–

(*) ئۆرهان وه‌لی كانیك ، شاعیری تورك له‌ 1914 له‌ دایك بووه‌ ، ماوه‌یه‌ك كاری ڕۆژنامه‌نووسی كردووه‌ ، به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی له‌ زانكۆی ئه‌سته‌مبووڵ ته‌واو كردووه‌ ، جه‌ندان كۆشیعری بڵاو كردوونه‌ته‌وه‌ .
ئه‌م شیعرانه‌ی له‌ كتێبی (مختارات من الشعر التركی)ـه‌وه‌ وه‌رگێڕانی ( فازڵ جتكر) بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سووری 1995 . بۆ ده‌قی عه‌ره‌بی شیعره‌كان
بڕوانه‌ لاپه‌ڕه‌ی 40 و 41 و 46 و 47 .




گوڵێک لەمنداڵدانی شێدا.. عارف کوردە

زیندان.. ئینجانەیەک
لەگوڵی پەمەیی
هێلانەیەک..
بۆ کۆتری باڵ خوێناویی
تەمەنێک..هەڵکشان،
بەشاخی پیریدا
لەپێناو داگرتنی خۆردا
دەرکەوتنی ئیلا
لەسنگی هەیڤدا
پةنگ خواردنی گێژاویی خەیاڵ
بۆ دۆزینەوەی کەلەبەرێک
تروسکایی ئاسۆ،
لەدوو چاوی بەستراودا
کۆڵنەدان.. لەهەڵزەنیندا
تەکان.. لەپڕمەی ئەسپێکدا
ورەبەرزی.. لەدوندی تێکۆشاندا
خۆبەدەستەوەدان.. لەژێرپێدا
بۆ گەیشتن بەکەژاوەی ئازادی
کێوێک.. لەقوربانی
ئاسمانێک.. لەحەرفەکانی جوانی
بوکێک.. لەدەریای بەرخۆدان
درەختێک.. لەدڵی گاشەبەردێک
گەنجێتی.. تووایەوە
لەگڕەی ڕەشەبایەک
قەیرەیی..زنجیرەکانی زەمەن ئەپسێنی
لەنێو شیشبەندەکانیش بوی
ئاهەنگی گورگەبۆرەکانت تێکئەدا
بریسکەی چاوەکانت..
شەمشەمەکوێرەکان وێڵ ئەکات
ڕووناکیت.. لەقووڵایی شەوەزەنگدا
لەمنداڵدانی شێدا، قریشکاندت
بەقەدی شیشبەندەکانەوە باڵاتکرد
شەو.. هاوڕێی لاوێتیت
هیوا.. لەچاوی بەرەبەیاندا
ڕووبار.. لەهەناویی قەندیلدا
سوورەتاو.. لەهەرەسی بەفردا
مزگین.. بانگەوازێک لەمزگێنی
شکۆفەیەک.. بوو بەگوڵستانێک.

عارف کوردە




خەنجەری خێڵ.. بەشی دوو(٢).. شەماڵ بارەوانی

لە دەڤەرەکەی ئێمە، خێڵ هەیه لەسەر سەگێک پیاو دەکوژن.
بیرمە لە دێیەکەی دراوسێمان، دێی(نێرئاوا) لەسەر قازێک، سییانزه پیاو کوژران.
ئەم شەڕە تا ئێستاش بەردەوامە و نەوە بەنەوە دەبن بە قوربانی و سوتماکی ئەو ئەقڵیەتە خێڵگەرایە و باجی مینتاڵێتی خێڵ دەدەن.
ئاری:ئەڵێن:جارێک لە دێی(کوێخا کەرەم) پیاوێک، تێر و پڕی لە پیاویکیتردا! دەزانی بۆچی؟
بۆچی؟!
گوتی:شەو لە خەوندا تۆم بینی جوێنت بە خێڵەکەی ئێمە دەدا هاهاها.

لە دێیەکی تۆزێک ئەولاتری دێیەکەمان، کچێکیان کوشت، تەنها بەهۆی ئەوەی وێنەی ڕاغب عەلامەیان لە باخەڵی بینیبوو!
بیرمه مناڵ بووم و لە دێیەکەی ئێمە، دێی(ماڵی خێڵان)دا پیاوەکانی خێڵەکەی ئێمە، هەموان تفەنگیان لە شانان کردو خەنجەرەکانیان لە کێڵان دەرهێنا، بۆچی؟
لەگەل خێڵەکەی دێی دراوسێمان ناکۆکی و شەڕ کەوتەنێوانیان لەسەر مەڕ و مێگەڵ و لەوەڕاندن و شت.
لە دۆڵ و دەشت و دەر و دێ، هەردووك خێڵ، دوو شەو دوو ڕۆژان سەنگەریان لێکتری گرت و وەکو جەنگی نێوان:عێراق-ئێران، یەکتریان گوللەباران دەکرد و کەوتنە وێزەی یەکتری هاهاها.

دوایی هێزێکی زۆری حکومەت هات، بە هەزار تکا و حاڵ و بگرە و بینە و بەردە، تا توانی دۆخەکە هێور و کۆنتڕۆڵ بکات.

ڕوندک گیان:
ئێمە لە مناڵیشدا، مناڵەکانی خێڵەکەی ئێمە، دەبووین بە گرووپ و شەڕمان لەگەڵ گرووپی مناڵانی خێڵەکەی تر دەکرد.
مناڵێکمان دەکرد بە سەرۆک خێڵ و جزمی عەمەمان لە مزگەوتەکەی دێ دەدزی و لەگەڵ خەنجەرێکی لە دار درووستکراودا، له داری ئەو کەپرەمان هەڵدەواسی کە ئەندامانی گرووپی خێڵەکەی خۆمان، پێکەوە بۆ سەرۆک خێڵەکەمان دروست کردبوو.
لاسایی گەورەکانمان دەکردەوە، سەرەتا بە تەنی ژێرەوەی سێڵی نانکردن، سمێڵ و ڕیشمان بۆخۆمان درووست دەکرد، ئینجا جزمی عەمە و خەنجەرەکەمان دەهێناو هەموان لە بەردەم سەرۆک خێڵدا، ڕادەوەستاین و دەستمان لەسەری دادەناو سوێندنی وەفا و بەیعەتدانمان پێی دەخوارد و بەڵێنمان دەدا، تا دوا تنۆکی خوێن و کۆتا هەناسه، دڵسۆز بین بەرامبەر بە خێڵەکەمان و لە پێناو پڕەنسیپەکانی خێڵ و سەروەری خێڵ، هەمیشە گیانمان لەسەر دەستمان بێت و ئامادەبین بەرگری و جەنگ، بۆ خێڵ و مەبدەئو مۆڕاڵی خێڵ بکەین و لە پێناو مانەوە و پیرۆزی خێڵ، خۆمان بکەین بە قوربانی.

مناڵانی خێڵی بەرامبەریش هەمان شێوەی ئێمه، خەنجەر و جزمی عەمە و سەرەک خێڵیان هەبوو.
بەو شێوەیه، لەگەڵ یەکتری دەکەوتینە جەنگەوە، دیلمان لە یەکتری دەگرت و دیل گۆڕینەوەمان دەکرد و دەمێک دانوسان و دیالۆگ و ڕێککەوتنمان دەکرد و مەرجمان بەسەریەکتریدا دەسەپاند و دەمێتر دووبارە دەکەوتینەوە ناو جەنگ و ناکۆکییەوە.
جاری وا بوو، مناڵانی دوو خێڵ، لە دژی خێڵەکەی بەرامبەر یەکتریان دەگرت، تا شکست بەو خێڵە بدەن.

ئازیزەکەم:
ئێمە بەو شێوەیه لەچاو گەورەکانمان دەکردەوە، لە دێیەکەی ئێمه و لەناو خێڵەکەی ئێمەدا، ژن بە ژنی لەگەڵ خێڵەکانی تر، تا سنووری قەدەغە بەرتەسك و سەختکرابوو.

لە دێیەکەمان نەرێتێک هەبوو، کاتێک خێڵێک لەگەڵ خێڵێکی دێیەکەیتر ژن بە ژنییان دەکرد، لە کاتی ژن گواستنەوە و بووک گۆرینەوەکەدا، دەبووە ناکۆکی و کێشه لەسەر ئەوەی کامە خێڵ بووکەکەی خۆی زوو تر و پشووتر لەوەیتر وەربگرێت.
جارێک لەسەر ئەمە، له نێوان پیاوەکانی خێڵەکەی ئێمە، لەگەڵ هی خێڵی دێیەکەیتر، دێی(هەوارگەی خێڵان) بوو به شەڕ و ناخۆشی.
هەرخێڵە و لەو دیوی بەستێک و لەسەر تەپۆڵکەیەک وەستابوو، لە چاوەڕوانی هاتنە پێشەوەی لایەنی بەرامبەر و ڕادەستکردنی بووکەکە، ئەمیان دەیگوت:ئێوە یەکەمجار وەرنە پێش و بووکەکەمان ڕادەست بکەن، ئەویان دەیگوت:نەوەڵا دەبێت ئێوە یەکەمجار.
سەرەنجام بوو بە دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان هەردووک خێڵ و هەر تەرەفە و دەیگووت:دەی با بڕۆینەوە و ئەو ژن بەژنی و زەماوەندە هەڵوەشێنینەوە.

خێڵ سەرچاوەی بڕیاردان و سەرەتاو کۆتا و هەموو شتێک بوو.
لەو شوێنەی خێڵ هێزی هەبوو، یاسا حەدی چی بوو دەمی بکاتەوەو لە ئاست جەنابی خێڵدا دەمدرێژی و قسەبکات.
کچ مارە بڕین و بە شودان، ژن کوشتن و ناکۆکی و دنیا کاوڵ کردن و شەڕ و ئاشتی، کەیف و خۆشی، شین و شایی، پێکەنین و گریان، هەڵچوون و هێمنی، دانیشتن و هەستان، خواردن و خواردنەوە و خەوتن، ئەنجامدانی وەرزش و یاریکردن، پرسەی مردوو و زەماوەند و ژن گواستنەوە، هەموو ورد و درشتێکی ژیان، دەبووایە لە چوارچێوەی یاساکانی خێڵ و هەر هەمووی به پێی ڕەزامەندی سەرۆک خێڵ و له ژێر هەژموونی نەریتی خێڵ بووایە و خەنجەری خێڵ بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەیەوە بدابووایه.

لە دێیەکەی ئێمەدا هەرماڵەو و قورئانێک و خەنجەرێک و وێنەی سەرۆکی خێڵ به دیواری ژووری میوانەوە هەڵواسرابوو.
وەکو ئاماژه و هێمایەک، کە لە هەموو کێشە و بکەو نەکەو ترشی و خۆشی و ناخۆشیەكدا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ قورئان و خەنجەر و قسە و بڕیارەکانی سەرۆک خێڵ ونەریتەکانی خێڵگەرایی.
کەس بۆی نەبوو قسەی لەسەر قسەی سەرۆک خێڵ بکردبووایه.
خێڵ هێڵی سوور بوو.
تۆ بۆت نەبوو تا پۆلی شەشی سەرەتایی زیاتر بخوێنیت.
دەیانگووت:گەر ڕۆڵەکانی خێڵ درێژە بە خوێندن بدەن، ژار دەچێتە مێشکیانەوە و ئەقڵیان تێکدەچێت و دوایی لە یاساکانی خێڵ لادەدەن و لە بڕیارەکانی سەرۆک خێڵ و لە نەریتی خێڵگەرایی یاخی دەبن.
کچەکانیشیان هەر لەپۆلی سێی سەرەتایی دەهێنایە دەر له قوتابخانە، دەیانگووت:دوایی بە هۆی خوێندنەوە، ئەمانیش جن دەچێتە لەشیانەوەو ئەخڵاقیان تێکدەچێت و بێ حورمەت و بێ حەیا دەبن و شەرم و ڕێزیان دەشکێت.

لە پاڵ هەردووک بابەتەکانی میوزیک و هونەر، کە دەیانگووت: بێ ڕەوشتی غەرب و سەلیبی و عیلمی فەرمەسۆنەکان و شتی تڕو هات و بێ مانان.
زمانی ئینگلیزیش لە قوتابخانە سەرەتاییەکەی دێیەکەمان قەدەخەبوو.
دەیانگووت:زمانی ئینگلیزە و ئینگلیزیش کافرە و ئێمە موسڵمان و نەوەی ئەسحابەینە و تاقە زمان بۆ ئێمە کە پیرۆز بێت و دەبێت بیخوێنین، زمانی عەرەبییە و، زمان و خواردن و سەلام کردن و سەردانی کردن و تێکەڵ بوون و ژن بەژنی لەگەڵ کافران..تاد. هەمووی بە پێی مەزهەبی شافیعی و شەریعەت گوناح و حەرامە، مەلای دێیەکە، بەردەوام ڕۆژی جومعە لەسەر مینبەری مزگەوت وای دەوت و فەتوای لەسەر دەدا.

مەلاکە دەیگووت:ئیمامی شافیعی دەڵێت:موسڵمانێک، یەکێک لەو کافرانە بکوژێت، نابێت موسڵمانەکە بکوژرێتەوە، چونکوو موسلمان پاکەو لای خوا مەرتەبەی بەرزترە و ئەو ئینگلیز و جو و ئێزدی و گاورە کافرانە، پیس و گڵاو جەحنەمی و دوژمنی ئاین و خودان و لە خوار پلەی موسڵمانەوەن.

سەرۆک خێلەکەمان خوێنەواری نەبوو و هیچی لە قوتابخانە نەخوێندبوو، تەنها ئەوە نەبێت، کە کاتی خۆی لای مەلای دێیەکە جزمی عەمەی بە عەنجەیی خەتم کردبوو، مەلای دێش تەنها لە نەحو سەرف و زمانی عەرەبیا، کتێبی جورجانی و بەرکەوی خوێندبوو و لەگەڵ کەمێک لە تەسڕیفی مەلا عەلی و، نیوەی کتێبی فەتحولقەریب و تا سێ جزمی قورئانیشی دەزانی و ئەویش کاتی خۆی لە فەقێیاتی لەبەر تەمەڵی وازی هێنابوو و سەرۆک خێڵ لە دێیەکه لەسەر حیسابی زەکات و خێر و سەرفیترەی ساڵانەی دێ، کردبووی بە مەلای دێ.

مەلا، لە وەرزی هاویندا جزئی عەمەی بە مناڵانی دێ دەوتەوە و هەرکاتێک دەگەیشتینە سورەتی(الفاتحە)و ئایەتی(اهدینە سیراتەلموستەقیمە) یەک بەدەنگ دەیگووت:اهدینا، هێڵکەو ڕونە، لۆ مامۆستای بینە.
لە سوەتی (الماعون) و لە ئایەتی(ويمنعون الماعون)یشدا دەیگووت: وەیەمنەعونەلماعونە، جلی مامۆستا بژوونە و قاڵبێک سابوونی بۆ بێنە، ئێمەش یەک بەدەنگ لە دوای دەمانگووتەوە، تا دەنگمان بگات بە گوێی کەشکەڵانی ئاسمان و هەموو خەڵکی دێ.
لە هەمووی خۆشتر لە سورەتی (النصر) و لە ئایەتی(ٳنَّەُ کانَ تَوَّابَ) لەگەڵ مەڵا پڕ بەگەروو دەمانگووت:ئینە کانە تەووابە، مریشکە ڕەشەی قەحپەبابە، لۆمامۆستای بکە کەبابە.
دواتر دەڕۆشتینەوە ماڵەوە و ئەو ئایەتانەی لەو ڕۆژەمان خوێند، بە ماڵەوەم دەگووت و ئەوانیش دەیاندا قاقا و دایکم مریشکێک و دەدوانزە هێڵکە و سێ قاڵب سابوونی دەدا پێم و دەیگوت:ها کوڕەکەم بۆ ماڵی مامۆستای بەرە.

له دێیەکەمان، سیستەمی خێڵایەتی ببووە بۆماوەیی و سەرەک خێڵ، بێ هیچ هەڵبژاردن و ڕاوێژکردنێک و وەرگرتنی ڕای ژن و کچ و گەنج و پیاو ماقوڵانی خێڵ، ڕاستەوخۆ و بێ هیچ ئەملاو ئەولایەک، لە باوکەوە(دوای مردنی سەرۆک خێڵەکە،) بۆ کۆڕەکەی دەگوازرایەوە.
لەکاتێکدا گەر ئەو سەرۆک خێڵە وەجاخ کوێر بوایه(واتا کوڕی نەبوایه)٫ یەکێک لە کچەکانی شوێنیان دەگرتەوە. ئەوە تەنها لە خێلەکەی ئێمە وابوو، دەنا خێڵەکانی تر نەدەبوو هەرگیز ژن ببێت بەسەرۆک خێڵ، ژنیش کە دەبوو بە سەرۆک خێل، دەبووا بە موو لە نەریتەکانی خێڵ و کولتووری نێرسالاری لانەدات. ئەگەر سەرۆک خێڵ دوای مردنی کچیشی نەبوایه، برای سەرۆک خێڵەکە، یاخود کوڕەکانی، واتا برازای سەرۆک خێڵی کۆچکردوو جێگایان دەگرتەوە.

ڕۆندک گیان:
لە کولتووری خێڵەکەی ئێمەدا، کچ وەکو عەیبە و نەنگیەک و پەلەیەکی ڕەش، سەیرەکرا.

هەرکاتێک هاوسەری یەکێک لە مام، یاخود براکانم مناڵێکی کچیان دەخستەوە، داپیرەم دەیکرد بە ڕۆژی حەشر و دەهری دەبوو و کفری هێندە گەورەی دەکرد، ئەبوو جەهل بە ئەبوو جەهلی خۆی کفری وای نەکردووە.
ڕووی له ئاسمان دەکرد و دەستەکانی جارێک بەرزدەکردەوە ڕووەو بۆ خواو جارێکیش سینگی خۆی پێ دەکوتا و دەیگوت:ئۆه خودایە، بە قوربانت بم، باشە تۆ بۆ وامان لەگەڵ دەکەیت؟!
خۆ ئێمە کەعبەمان نەڕوخاندووە و هێڵانەی قەتێمان خراپ نەکردووە، تا دیسان کچمان پێ ببەخشیت!
ژنی خەڵک کوڕی چارپەڵ قەوی و سەرک ئەستوور دەخەنەوە و هی ئێمەش کچی چڵمن و بێ سوود.

کچ ئاوا کەم سەرنج دەدرا لە کولتووری خێڵکەی ئێمە، هەرچەندە گرانی بوو و پارە زۆرکەم بوو و ئێمە هەژاربووین زۆر، زیاتر هێڵکە و گەنم و جوێ و نۆکم دەبردە فرۆشگا، تا نوقڵ و کێک و بنێشتی پێ بکڕم، وەلێ گەر جار جار پارەم ببردبوایە، ئەوا من دەرهەمێکم وەردەگرت بۆ چوونە فرۆشگا، خوشکەکەم نیو درهەم، من و براکانم خۆمان جل و پێڵاو شتمان بۆ خۆمان هەڵدەبژارد و بەدڵیشمان نەبوایه، دەجار بە ماڵەوەمان دەگۆڕییەوە.

خوشکەکانم ئەو مافەی شت گۆڕینەوە و بەخۆ هەڵبژاردنی جل و بەرگ و پێڵاو شتەکانیان نەبوو، یان دایکم، یان برا گەورەکەم بۆیان هەڵدەبژاردن و گۆڕینەوەش نەبوو، دەبوا هەر ئەوەبێت کە کڕدراوە.

دایکم کاتێک قازێک، یاخود مریشکێکمان سەردەبڕی و لێدەنا، جەرگ و قیسک و هەرچی بەشی موهیم بوو لە گۆشتەکەیا، دەیدا بەمن براکەم و پێچک و بەشیتری لاوەکیش بۆ خوشکەکانم.
هەر لە منداڵییەوە دایکم بە خوشکەکانمی دەگووت:دەی کچێ، خێرا هێڵکە بۆ براکانتان بکەن ڕوونەوە، گۆرەویەکانیان بشۆرن، جێگای خەوتنیان بۆ ڕاخەن، خاولی و جلەکانیان بۆ بەرنە حەمام، دەی پەلە بکەن، ئەگەر یەکێک لە خوشکەکانم جارناجارێک بیویستبوایە لە ڕووی ئەو فرمان و بڕیارەی دایکم بوەستێتەوەو بوێری بنوێنێت و یاخی ببێت و بڵێت: ولاهی عیلاقەم پێی نییە، با خۆی بیکات، یاخود هیلاک و ماندووم و تازە لە قاپ شوشتن و گەسک لێدان و فلان کارە

قورسە بوومەتەوە، ئینجا داپیرەم لەوکاتەیا دەهاتە وڵام و توڕەییەکی توند دایدەگرت و پێی دەوت:عەمرت نەمێنێت و بە قوربانی براکانت بیت و من و براکەمی هاندەدا کە سنوورێک بۆ ئەو بێ ئەدەبیەی خوشکەکەم، یاخود خوشکەکانمان دابنێین و پێی دەوتین: بیکوژن، کوڕه ئەو قەحپەیە زمانی زۆر درێژ بووە و بۆی ببڕن. جاری وابوو ئێمەش(من و براکەم) بە پێڵەقە و نەعلە و تف و جوێن، هوروژممان بۆ دەبرد و هێزی نێراتی خۆمان پیشان دەدان و
دەکەوتینە سەرو گوێڵاک و گیانی خوشکەکانمان و یەک دنیا ئیهانە و سوکاتی و بێ ڕێزیمان پێدەکردن و قسەی بریندارکەر و ناخۆش و ڕەقمان پێدەوتن.
تا دایکم دەهات قژی خوشکەکەمی لەدەست دەهێنامه دەر و پێی دەوتم: کوڕە بەردە، قژیت هەمووی دەرهێنا، کوڕە کوشتت، هەی مێشک قەوی.
هەمووجار تۆپەڵەک قژی خوشکەکەم و دەهێنا دەر و پیشانیم دەدایەوە و پێیم دەگووت:بێ ئەدەبی دەکەیت، ئاوات لێدەکەم.
خوشکەکەم به توڕەیی و چاوی پڕ فرمێسک و بەبێ دەنگییەوە سەری خۆی دادەخست و دەڕۆشتە ژوورەوە و دەرگای لەسەرخۆی دادەخست.

مێینە و کچ، ئاوا لە ڕوانگەیەکی نزم و نەرێنی و نامرۆڤانەوە لێی دەڕواندرا.
ئاواو هەر لە مناڵی و تەمەنێکی زۆر زووەوە لەناو خێزان، تۆی جیاکاری ڕەگەزی و نەخۆشی نێرسالاری و مێنتاڵێتی پاتریارکییان دەچاند و دوو بەرەکی و جیاوازی و دژایەتییان دەخستە نێوان هەردووک ڕەگەزەوە و کچ
فێری هونەری کۆیلێتی و ئەتەکێتی خۆ بەکەم زانین و یاسای گوێڕایەڵی و ڕێساکانی پاشکۆیەتی کردن و فەننی خۆڕادەستکردن دەکرا و پرۆڤەی لەسەر ڕێزگرتن لە پڕەنسیپەکانی کولتووری نێرسالاری و جێ بەجێکردنی نەریتی خێڵ وترسان لە خەنجەر پێدەکرا.




لێرە.. نەوزاد بەندی

لێرە ..
هەر لە موچە و دامەزراندن ،
نائومێد نەبوون ..
لە پاییز‌ و ..
لە باران و ..
لە هەوریش نائومێدن خەڵک ..
کەس چاوەڕێی
گۆڕینی دەسەڵات و ..
ڕوخسارە پارە بەدەست و
بڕیاردارەکان ناکا ..
هەروەها کەس چاوەڕێی گۆڕانی کەش و هەوا و ..
لە پەنجەرەدانی نمەی باران و ..
گەڕانەوەی شنەی شەماڵ ناکا …

کەس ناپرسێ ئەم گرانییە چییە ..
بۆچی کوڕی موەلیدەکە دوو ئەوەندەی پار
پارە داوا ئەکا ..
بۆچی پلەی گەرما لە 40 دانابەزێ ..
بۆچی پەرلەمانتاری عەلمانی و ئیسلامیی کێبڕکێیانە لەسەر ژنی دووەم و سێیەم ؟

کەس تاقەتی نییە بپرسێ ، بۆچی ناوبازاڕ بۆگەنی کردووە .. بۆچی کە پۆتن قوفڵی غازەکە لە ئەوروپا ئەگرێتەوە ، دەسەڵاتی کوردییش بتڵە غازەکان لە خەڵک ئەشارێتەوە و .. کەسیش ناپرسێ ئەو هەموو بتڵەیان خستۆتە گۆڕی کام باوکیانەوە ؟؟

لێرە ..
کەس بەلایەوە گرنگ نییە ، گرگنێ دوو سەد هەزار ملیۆن ملیار دۆلار بدزێ و
ئێوارەیش لەسەر تەلەفزیۆن دەرکەوێ و بە دەم و فڵقێکی لارەوە بڵێ : ئیتر لەو خەڵکە قبوڵ ناکەم …

پاییز پاییز نییە ، ئارەزووی خۆیەتی ،
با بە گەرمای هاوین تێی پەڕێنێ ..وەک چۆن سەری مانگ ، بە گیرفانی بەتاڵەوە خۆی لە ڕۆژژمێرەکە ڕەش ئەکاتەوە و ..کەسیش پێی ناڵێ : ئەرێ ڕۆڵە ! موچەکانت چی لێ کرد ؟ پشەکە خواردی یان لێت کەوت یان لە گوزەری کەوفرۆشان لێیان دزیت ؟

بڕوام وایە ، ئەمساڵ مەلاکانیش تاقەتی نوێژەبارانەیان نییە .. ئیتر ئەوانیش ئەزانن ئەم مەخلوقاتە شایانی باران نین .. حەق وایە وەک قەوزە وشک بنەوە و ..کۆمپانیایەکی ئەمەریکیی ، لەسەر پاپۆڕێک بیانکا بە جگەرە …
بڕوام وایه ، ماوەیەکی تر ، ووتاربێژەکانیش تاقەتی ووتاردانیان نامێنێ ، شەرمەزار ئەبن لەو هەموو هاوارەی کردیان ..لەو هەموو نەڕە نەڕە .. لەو هەموو ئایەتەی کە دیزە بە دەرخۆنەیان کرد و .. ئەوەندە باسی ئایەتی دەسنوێژیان کرد ، کارێزی مزگەوت وشکی کرد .. ئەوەندە ئایەتی جیهادیان شاردەوە ، غیرەت لە عیبا بەشەرا نەما …
بڕوام وایە لێرە توخمی مرۆڤ نەماوە .. ئەمانەی تۆ ئەیبینی ، کۆمەڵێ غازاتی ناوسکی ئێران و تورکیا و ڕوسیا و ئەمەریکان ..کەم کەم بە تاڵ ئەبنەوە و..کەم کەمیش پڕ ئەبنەوە ..ئەگینا نە مردن له گۆڕێدایه و .. نە له دایک بوون ..
ئیتر باران چۆن بۆ غازات ئەبارێ ؟
هەور کاری بە غازات چیە ؟
غازات چۆن ئەچێتە بەهەشتەوە ؟؟
…………………..هتد …….

ـــــ نەوزاد بەندی ـــــــــــــــــــــــــــــــــ




دوو خەتەکەی جیهان.. زانا ڕزاق

سەرەتا هەروەک دەزانین پێشتر بەزەقی و دیاری ئێستاش شێوەیەک لە شێوەکان دوو جەمسەری سیاسیەت لە جیهاندا هەن ئەوانیش ئەمەریکا و ڕوسیایە کاتێک ئەو دوو خەتە باسی دەکەین لەگەڵ ئەوە کۆمەڵێک شوێنکەوتوویان یان کۆمەڵێک ووڵاتیان بەڕووی خۆیان ڕاکێشاوە یان دابەش کردووە ئەو ڕاکێشان و دابەشبوونەش لەسەرەوە بەرەو خوارەوە یانی بەپێی ئاستن یانی ئاستی بەرز و زلهێزەکان لە خانەی یەکەمن ئەوانی تریش ووردە ووردە دێنە خوارەوە تا پلەی کۆتایی جا ناکۆکی یا ڕێکەوتنی دوو جەمسەرەکەو بەتایبەت زلهێزەکانی خانەی یەکەم ئەوان ڕێکەوتن و ناکۆکییە دەکەن هەر ئەوانیش پێکەوە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ڕێدەکەون هەر ئەوانیش بەرژەوەندی خۆیان زیاتر لەبەرچاو دەگرن زیاتر لەوانەی شوێنیان کەوتوون.

ئەگەر ئەو دوو خەتە بۆ هاوکێشەی ئێراق بگوازینەوە بەغدا بیکەنە سەنتەری هێزەکان ئەوا هەروەکو ئەم دوو خەتەی جیهان دیار و وایە بۆیە کورد یانی هێزەکانی کۆمەڵگای کوردستانی ئەگەر لە جەمسەرە جیهانیەکەش نەتوانن لەو دوو جەمسەرەکەو دوو زلهێزە شتێک بکەن بەس لەوەی بەغدا سەنتەرە ئەوا لەوێ هێزەکان لەیەکتری نزیک بن چونکە هەر ڕێکەوتنێکی ئەو هێزانەی ئێراق و شیعە لەگەڵ یەکتری ئەوا هەروەکو دوو جەمسەرەکەی جیهان دەبێ ئەوان زیاتر بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەبەرچاو دەبێ نەک هی ئێوە بۆیەش زەمەنێکە ئەمە هۆکارێک بووە کە کورد لەگەڵ ئەوانە بە مافی خۆی نەگەیشتووە …

7 9 2022




ئه‌وه‌ی شیعر خواستویه‌تی لێره‌ جێی بۆته‌وه‌.. ئامانج شارباژێڕی

مێژووی شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای درووست بوونی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر له‌و كاته‌ی كه‌ مرۆڤ هه‌ستی به‌ ساردی و گه‌رمی، تینوێتی و برسێتی، كه‌یف و خۆشی … تاد كردووه‌، شیعریش هه‌بووه‌، چونكه‌ شیعر شعوری مرۆڤه‌، به‌تایبه‌تتر شعوری ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ زیاتر هه‌ستیارن به‌گشت جوڵه‌و هه‌سته‌وه‌ره‌كان.
دیاره‌ نووسینی شیعر تازه‌و نوێیه‌ له‌ چاو درووست بوونه‌كه‌یه‌وه‌، ده‌كرێ بوترێت هه‌موو مرۆڤێك مادامێك هه‌ست و نه‌ستی هه‌یه‌، بۆ خۆی شاعیرێكه‌، به‌ڵام شاعیرێك ده‌گاته‌ لوتكه‌ كه‌ له‌ گشت ته‌كنیك و وێنه‌و روخسارو خولیاو خه‌یاڵ و چڕو پڕی وشه‌و وته‌ی ناسك و نادر، وا بكات كه‌سانی تر به‌خوێندنه‌وه‌ یان گوێگرتن هه‌ستیان بجوڵێ، عاشق به‌ دیمه‌ن و ئامڕازه‌كانی نێو خه‌ون و خولیایان بكات.
زۆرن ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن، به‌ڵام زۆر نین ئه‌وانه‌ی خۆیان و شیعره‌كانیان به‌ نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ هزرو زیهنی گه‌ل و میلله‌تدا.

له‌ دوای هه‌ر دوو كتێبی شیعری (مه‌مله‌كه‌تی ژن كوژان) و (پارچه‌ شكاوه‌كانی دڵم)، شاعیری جوانخاس كاكه‌ (شه‌ماڵ باره‌وانی) سێیه‌م به‌رهه‌می شیعری به‌ناوی (ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم)ی دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی چاپی كرد بوو، له‌ رێی ته‌له‌گرامه‌وه‌ بۆی ناردم، تاكو له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كدا راو سه‌رنجی خۆمی له‌ سه‌ر بنووسم.
دوای خوێندنه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ (ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم) ئاپارتمانێكی به‌رزو بڵنده‌، پێكهاتووه‌ له‌ سی و پێنج نهۆمه‌ شیعر، كه‌ هه‌ر نهۆمه‌ شیعرێك بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، له‌ رووی داڕشتن و سكێچ و ئادگارو نیگاره‌وه‌، تواناو سه‌لیقه‌ی ئه‌ندازیاره‌كه‌ی گه‌یاندوویه‌تییه‌ ئاستێك كه‌ سه‌رنج و تێڕوانینی هه‌ر یه‌كێكمان به‌ لای خۆیدا په‌لكێش ده‌كا، تاكو به‌ سه‌ردانێك بۆ زیاره‌تی وته‌و وشه‌سازییه‌كانی نێو نهۆمه‌كان به‌رێبكه‌وین.
(ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم) سی و پێنج چه‌پك نێرگزه‌ به‌هاری شیعره‌و له‌ كۆی گشتی ئه‌و شیعرانه‌دا چه‌ند ره‌هه‌ندو باس و خواس هاتوونه‌ته‌ ئارا، له‌وانه‌ (مه‌زڵومیه‌تی ژن و سالار بوونی پیاو، ته‌نیایی، گله‌یی و گازنده‌ له‌ چانس و به‌خت، هه‌وری ته‌م و په‌ڵه‌ی خه‌م و ئازارو مه‌ینه‌تی، گێڕانه‌وه‌ی خۆشی و ناخۆشییه‌كانی رابردوو، كڕوزانه‌وه‌و هه‌ڵهاتنی خۆری هیوا، تا عه‌شق و خۆشه‌ویستی، به‌ جۆرێ كه‌ هه‌موو شتێك لای شاعیر ده‌بێته‌ ئازار، جگه‌ له‌ ته‌نهاو ته‌نها یه‌ك باوه‌شی یار.
ئه‌و شیعرانه‌ سه‌رجه‌میان له‌ گۆڤارو رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ چانسی زۆرترین شوێن (ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان، رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان و رۆژنامه‌ی بۆ پێشه‌وه‌)ن.
گه‌ر بمانه‌وێ دوو ركه‌عات نوێژی شیعر بخوێنین، ده‌بێ سه‌ره‌تا سه‌رێ له‌ ماڵی شیعری (شەماڵ باره‌وانی) بده‌ین و له‌ سه‌ر كانیاوی فه‌نتازی وته‌و وشه‌سازییه‌كانیدا ده‌ستنوێژی شیعر بشۆین، چونكه‌ له‌ وێنده‌ر ئاوێك به‌رده‌سته‌ كه‌ پڕه‌ له‌ شیری شیعرو قوماوی پڕ له‌ قه‌ڵبه‌زه‌و سازگار.
له‌ پێده‌شتی هه‌ یه‌كێك له‌ شیعره‌كاندا وه‌رزێكی به‌هار له‌ گوڵ و گوڵزار خۆی ئارایشت و نمایش كردووه‌، له‌ سیحرو ته‌لیسمی ئومێدو هیواو بڕوابوون به‌ خود، شاعیر زۆر ئه‌ندازیارانه‌ دیزاینی شیعره‌كانی نه‌خشاندووه‌ كه‌ جێی ره‌زامه‌ندی خوێنه‌ره‌كانییه‌تی، ئه‌وه‌ی كه‌ شیعر خواستویه‌تی له‌ (ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم)دا جێی بۆته‌وه‌، هه‌ر له‌ وێنه‌، خه‌یاڵ، له‌هجه‌ی موزیك، قاڵب و قافییه‌، كێش و سه‌روا، ماناو واتا، كه‌ له‌ دێڕێك بۆ دێڕێكیتر له‌ شێوه‌دا وه‌ك یه‌ك نین، به‌ڵكو له‌ ناوه‌ڕۆكدا هه‌موویان گرێدراوی یه‌ك له‌ دوای یه‌كن.
كاتێك شیعره‌كان ده‌خوێنینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ هه‌رگیز شاعیر ته‌قول بابی له‌ ماڵی شیعر نه‌كردووه‌، ته‌نهاو ته‌نها شیعر به‌ پێی خۆی سه‌ری له‌ ماڵی شاعیر داوه‌، چونكه‌ به‌ روون و ئاشكرا دیاره‌ كه‌ شیعره‌كان خۆڕسكن.
(تنۆكێك بزه‌، ده‌رزه‌نێك بیری عروبه‌، سندوقێك درۆی یوئێن، فانۆسی پێكه‌نین، دوو بست ریشی مه‌زهه‌بی كلاسیك، هه‌ویری داڕمانی ئه‌خلاق) ئه‌وانه‌ وشانێكن تایبه‌تمه‌ندی شاعیرن، ده‌كرێ به‌و شێوه‌ وشه‌ لێكدراوانه‌ شیعره‌كانی (شەماڵ باره‌وانی) له‌ شیعری شاعیرانی دیكه‌ جودا بكه‌ینه‌وه‌.
له‌ (كه‌ناری زوهایمه‌ر) شاعیر ده‌چێته‌ به‌رگی كه‌سێكی هیوا له‌ ده‌ست چوو، به‌ شێوازێك كه‌ له‌ هه‌موو خه‌ون و خولیاكانی نائومێد ده‌بێ:

” خۆ من له‌ مێژه‌
سه‌ر گوزشته‌ی خه‌ونه‌كانم
پڕ بووه‌ له‌ هیچ و
ئاوێنه‌ی روانینم هاڕه‌ی كردووه‌ “

ته‌نانه‌ت پێی وایه‌ سه‌ری كردووه‌ به‌ ماڵی هه‌موو خه‌مێكی كۆن و تازه‌، ئه‌و دێت و له‌ هه‌مان شیعردا گله‌یی له‌ به‌ختی خۆی ده‌كاو ده‌ڵێ:

” كامه‌ كتێبی خه‌مۆكی ماوه‌
من موتاڵام نه‌كردبێ ؟
كامه‌ كراسی ماته‌مه‌و
من له‌ به‌رم نه‌كردبێ ؟ “

تا ئه‌و ئاسته‌ی رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕن به‌ تونێلی نیگه‌رانی و پێكه‌نینه‌كانیشی ده‌ڕۆنه‌وه‌ ماڵی خه‌مۆكی، له‌ شیعری (ده‌روازه‌ی ته‌مه‌ن) دا ده‌ڵێ:

” من هه‌موو رۆژه‌كانم
به‌ تونێلی نیگه‌رانیدا ره‌د ده‌بن و
هه‌موو پێكه‌نینه‌كانم
ده‌ڕۆنه‌وه‌ ماڵی خه‌مۆكی
ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر فانۆسی عه‌به‌س
ده‌ڕۆنه‌وه‌ باوه‌شی خه‌مێكی ملشكاو
ده‌ڕۆنه‌وه‌ ناو خه‌ره‌ندی شێتی “.
Shamal Ismael Kareem
شاعیر پێی وایه‌ رۆژ نییه‌ ته‌رمی دوو لێو به‌تاوانی ماچ نه‌نێژرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانمان له‌ كیشوه‌ری خێڵدایه‌ … ئه‌و له‌ (ئه‌لف و بێی دڵداری)دا به‌ ئاهو ناڵه‌وه‌ روو به‌ره‌و ئاسمان وه‌ر ده‌گێڕێ و پڕ به‌ گه‌رووی گازنده‌ ده‌كاو ده‌ڵێ:

” ئۆه خودایه‌ چ زوو
شه‌قامی مه‌راقم وشكی كردو
هه‌موو خه‌ونه‌كانم
هه‌ر به‌ كاڵی كوژانه‌وه‌ “.

ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و زامی ده‌روون ده‌ردێكی كوشنده‌ن، به‌ تایبه‌تتر بۆ كه‌سانێك كه‌ هه‌ستیارن به‌ گشت رووداوو كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كانی رۆژگار، ته‌نانه‌ت به‌ ده‌نگێك، نیگایه‌ك، باس و خواسێك، دڵخۆش یان دڵته‌نگ ده‌بن، تا ده‌گاته‌ ترۆپكی نائومێدی و له‌گه‌ڵ ته‌م و خه‌مێ كه‌ وه‌ك ئاوی كانیاوو چه‌مێ به‌ره‌و دورگه‌ی شاعیر ده‌چێ …
ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ شیعری (دوا وه‌رزی ته‌مه‌ن) دا به‌ روونی داوا له‌ (زام) ده‌كا پێكه‌وه‌ ده‌ست له‌ ده‌ست بن، وه‌ك هاوڕێی هه‌میشه‌یی تێپه‌ڕن به‌ره‌و به‌نده‌ری وه‌هم:

” وه‌ره‌ ئه‌ی زام
با پێكه‌وه‌ بده‌ین له‌ شه‌قه‌ی شیعرو
له‌ لێواری به‌نده‌ری وه‌هم
بگیرسێینه‌وه‌ “.

ره‌نگه‌ (شكان) بۆ خۆی ته‌نها وشه‌یه‌ك نه‌بێ له‌ پێكهاته‌ی چوار پیت، به‌ڵكو بۆ خۆی زۆر شت له‌ هه‌گبه‌یدا كۆ بوبێته‌وه‌ كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی ئیتر چاك بوونه‌وه‌ی هه‌روا ساده‌و سانا نه‌بێت، بۆ وێنه‌ شكانی به‌رد، شكانی ئێسك ، شكانی شووشه‌، شكانی دڵ … ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رجه‌م شكانه‌كان ورد بینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ قورس و سه‌نگینترینیان (شكانی دڵ)ـە، كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مۆكی و ناسۆری ده‌روون.
توێژه‌ران پێیان وایه (دڵشكان) هینده‌ی جه‌ڵده‌ زیان به‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵشكانه‌كه‌ ئازاره‌كه‌ی كاتییه‌و پاش ماوه‌یه‌ك چاك ده‌بێته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و تویژه‌رانه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه‌ (دڵشكان) له‌ كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، كه‌ له‌ هه‌ندێكیاندا بۆ ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ به‌ جێدێڵێت له‌ سه‌ر دڵیان، بۆ چاره‌سه‌ریش ده‌توانرێت هه‌مان چاره‌سه‌ره‌كانی جه‌ڵده‌ی دڵیان بۆ به‌كار بهێنرێت.
قه‌ولێك هه‌یه‌ ده‌ڵێ: كه‌ دڵشكا ته‌نها له‌ لێدان ناوه‌ستێت، به‌ڵكو حاشا له‌ هه‌موو خۆشییه‌كان ده‌كات، یان ده‌وترێت هیچ شتێك وه‌ك دڵشكان ئازاری نییه‌، بێده‌نگه‌ به‌ڵام له‌ ناخه‌وه‌ ده‌تسوتێنێت، یاخود دڵشكان ئازارێكی هێنده‌ به‌ سۆیه‌ ناتكوژێ، به‌ڵام ناهێڵێت بژی …!، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ ژیان نه‌ به‌دڵی كه‌سه‌ نه‌ نازی كه‌سیش هه‌ڵده‌گرێ.
ده‌بێ حیساب بۆ قسه‌كانمان بكه‌ین، پێش هه‌ر ده‌ربڕینێك ده‌بێت لایه‌نی ده‌روونی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان موتاڵا بكه‌ین، به‌ جۆرێك كه‌ هه‌ر كاتێك ویستمان قسه‌یه‌ك بكه‌ین ده‌بێت وریاو به‌ ئاگا بین، نه‌كه‌ین دڵێك بشكێنین كه‌ خودا به‌ پڕ له‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ درووستی كردووه‌.
(شه‌ماڵ باره‌وانی) له‌م دیوانه‌ شیعره‌یدا بیست و دوو جار وشه‌ی (دڵ)ی به‌كارهێناوه‌، كه‌ زۆرترین به‌كارهێنانه‌كانی باس له‌ (دڵشكان)ـە، به‌م شێوه‌یه‌: (گۆزه‌ی دڵشكاو، خه‌ونی دڵشكاو، مه‌نفای دڵشكان، مه‌وته‌نی دڵشكان، موناجاتی دڵشكان، وه‌ شكانی دڵی ژن)، هه‌روه‌ها (بارانی دڵڕه‌ق و هه‌وری دڵته‌نگ) یشی به‌كارهێناوه‌.
له‌ شیعری (خه‌ره‌ندی خه‌م)دا ده‌نووسێ:
” لێره‌ به‌هار به‌ نیوه‌ چڵی
جێمان دێڵێت و
ئاواته‌كان زوو ده‌كوژێنه‌وه‌
ئێره‌ مه‌مله‌كه‌تی هه‌نسك و ژانه‌
ئیره‌ دورگه‌ی دڵشكانه‌ “.

یان له‌ شیعری (نیشتمانی ئۆقره‌یی)دا ده‌نووسی:

” ئه‌و دابڕانه‌ زۆری كێشاو
ئه‌و تلانه‌وه‌یه‌ هه‌ر نه‌بڕایه‌وه‌
ئه‌و دڵه‌ی من
هه‌ر له‌ ناو قه‌فه‌سی دڵشكان مایه‌وه‌ “.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ده‌ستخۆشی بۆ گه‌نجلاو كاكه‌ (شەماڵ باره‌وانی) هیوای به‌رهه‌می نوێ و زیاتری بۆ ده‌خوازم به‌ ته‌مه‌نی درێژو پڕ خۆشگوزه‌رانییه‌وه‌.

ئامانج شارباژێڕی(نوسەر و لێکۆڵەرەوە).




گۆڤاری (تۆپزاوە ) به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (رێكخراوی كوردستان بێ‌ جینۆساید)، كۆنفڕانسێك تایبه‌ت:

گۆڤاری (ف ) به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (رێكخراوی كوردستان بێ‌ جینۆساید)، كۆنفڕانسێك تایبه‌ت:

(به‌ تاوانناساندنی نكۆڵیكردن له‌ جینۆسایدی گه‌لی كورد و پیاهه‌ڵدان به‌ رژێمی به‌عس) ســــــــــاز ده‌كات.

ئامانجی كۆنفڕانس:
كۆنفڕاس ده‌یه‌وێت له‌ رێگای به‌شداری نووسه‌ران و توێژه‌ران و چالاكوانانی بواری جینۆساید و نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، وتوێژێكی كراوه‌ سازبكات سه‌باره‌ت به‌:
یه‌كه‌م: گرنگی به‌ تاوانناساندنی نكۆڵیكردن له‌ جینۆسایدی گه‌لی كورد و پیاهه‌ڵدان به‌ رژێمی به‌عس.
دووه‌م: هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ستایشكردن و پیاهه‌ڵدان به‌ ڕژێمی به‌عس و تاوانبارانی جینۆساید.
سێیه‌م: ئازادییه‌كانی تاك و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و دیارده‌ی پیاهه‌ڵدان به‌ ڕژێمی به‌عس و تاوانبارانی جینۆساید.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێنج توێژینه‌وه‌ له‌لایه‌ن پێنج نووسه‌ر و ئه‌كادیمیست به‌م ناونیشانانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت:
1ـ ستایشی سته‌مكار وه‌ك جۆرێك له‌ تاوان
2ـ دیارده‌ی ستایشكردنی به‌عس و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوو
3ـ كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌ نێوان نكۆڵیكردن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و دانپێدانانیان له‌ تاوانی هۆلۆكۆستدا
4ـ سایكۆلۆجی قوربانی و جه‌للاد و تراجیدیای ئه‌نفال

هاوكات بۆ خستنه‌ڕووی دید و بۆچوونی حكومه‌ت، به‌ تایبه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنیری و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ رووی په‌یوه‌ندییان به‌ پرسی جینۆساید و رۆڵی میدیا له‌ دیارده‌ی پیاهه‌ڵدان به‌ رژێمی به‌عس، پانێلێك بۆ نوێنه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان ساز ده‌كرێت.
ئامانج له‌م پانێڵه‌ تێشك خستنه‌ سه‌ر دید و بۆچوونی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر دیارده‌ی پیاهه‌ڵدان به‌ ڕژێمی به‌عس و به‌رپرسیارێتی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ له‌مه‌ڕ ئه‌م دیارده‌یه‌ و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری.. هه‌روه‌ك نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆساید، قسه‌ له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌كه‌ن.

لیژنه‌ی ئاماده‌كار

ده‌ستپێكی كۆنفڕانس
وته‌ی به‌خێرهاتن
وتاری كۆنفڕانس له‌لایه‌ن هێمن حه‌سیب، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری تۆپزاوه‌، به‌ ناوی هه‌ردوو لایه‌نی رێكخه‌ری كۆنفڕانس.

به‌رنامه‌كانی كۆنفڕانس

ده‌ستكردن به‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆنفڕانس
پانێلی یه‌كه‌م ـ (10.00 بۆ11:30)
به‌ ناونیشانی (دیارده‌ی پیاهه‌ڵدان به‌ رژێمی به‌عس و لێكه‌وته‌كانی)
توێژه‌ران ناونیشانی بابه‌ت و توێژنه‌وه‌كان
سه‌لاح گه‌رمیانی: سایكۆلۆجی قوربانی و جه‌للاد و تراجیدیای ئه‌نفال

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: ستایشی سته‌مكار وه‌ك جۆرێك له‌ تاوان

جوتیار ئیبراهیم: دیارده‌ی ستایشكردنی به‌عس و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوو

ئیراد منوچر سان ئه‌حمه‌د: كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌ نێوان نكۆڵیكردن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و دانپێدانانیان له‌ تاوانی هۆلۆكۆستدا

پانێلێ دووه‌م ـ (11:45 بۆ كاتژمێر 1ـی نیوه‌ڕۆ)

به‌ ناونیشانی ( گرنگی به‌ تاوانناساندنی پیاهه‌ڵدان به‌ رژێمی به‌عس)
د. موحسن ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
خه‌لیل ره‌حیم كه‌ریم به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركوك و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
نووسه‌ر (سالار مه‌حمود) سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان
رۆژنامه‌نووس (دیاری حاجی محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان

پێشكه‌شكردن و خوێندنه‌وه‌ی به‌لاغی كۆتایی
سازدانی گه‌شتێك بۆ سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه‌، شوێنی زیندانیكردنی ئه‌نفالكراوان.




دوو جۆر مرۆڤ هەن؟.. زانا ڕزاق

سەرەتا مەبەستمانە بڵێین دوو جۆر مرۆڤ هەن لەوەی یەکێکیان ئەوەیە بۆ خۆی کار دەکات، ئەوەی تر بۆ شوێنەکە. دواتر دەکرێ بڵێین، ئێمەی کورد لە زەمەنێکی زووەوە دابەش بووینە دواتر بۆ هۆزو خێل و میر، هەروەها نەتەوەکانی تر یان بڵێین ئەوان بەهۆی ئایدۆلۆژیایانێک خۆیان ڕێکخستووە لەگەڵ ئەوەش نەتەوەی تریان لەگەڵ بووبێت ئەوا ئەوانە بۆ خۆیان سودیان لێوەرگرتوون یان بەشێوەی تر بڵێین کاتێک کورد بەسەر سەفەوی و عوسمانی دابەش بوونە ئەوان کاریان بۆ خۆیان کردووە کوردیش بۆ ئەوان، بەهەمان شێوە چونکە ئێمە لەگەڵ ئەوان و پێش ئەوان خۆمان دابەش بووینە پاش بچووک بوونەوەی سەفەوی و عوسمانی ،ئەوان چونکە بەهۆی ئایدۆلۆژییەوە هەر ماونەتەوە بەڵام هی ئێمە نەخێر ،بۆیە دەکرێ بڵێین دواتر بەهۆی هاتنی ئایدۆلۆژیاکانەوە بۆ ناو کوردەوە هەریەک لە ئایدۆلۆژیاکان لەزۆر بوار کاریان بۆ خۆیان کردووە یانی کاتێک بۆ ئایدۆلۆژیاکان کاریان کردووە ئاستێک نزمترن، لەبەر ئەوەنا کە ئایدۆلۆژین بەڵکو لەبەر ئەوە چونکە ئەوان ئەوە بەکاردێنن بۆ نەتەوە لەکاتێکدا نەتەوە و خاک خۆی بنەما و مەبدەئن، یانی دەکرا خاک و شتەکانی بیکەیتە بنەما وەک مافێک کاری لەسەر بکەیت نەک وەکو ئایدۆلۆژیا، هەروەها ئیمە کارمان زیاتر لەسەر هەموو شتەکانی ئەوان کردووە بەڕێک و پێکی کارمان بۆ هی خۆمان نەکردووە، نموونەش بۆ سینەما و درامای ئەوان هەروەها بۆ زۆرێک بواری ئەوان ئەوەش واتە لەو بوارە ئاستێک نزمترین چونکە بۆ خۆمان کار نەکردووە کاتێک کار بۆ خۆمان دەکەین ،ئەوا سەرەتای بیرهاتنەوەیە بە ئاگابوونە بە خۆکەم نەزانین نیە…




شیعر/ هەردێیتەوە.. دڵشاد تاقانە

تۆی یادێکی ناسڕێیتەوە تۆی خەمێکی نابڕێیتەوە
وەک خۆشیێکی لەبیرناچی ئازارێکی هەردێیتەوە
تۆ سۆزێکی بەخشندەیی تۆ برینێکی دەکولێیتەوە
تۆی هەستێکی لەناخی من لەئەویندا دەتوێیتەوە

مێژووی سوڕی ژیانی من پەڕە پەڕەی هەڵدەیتەوە
گەلێ هاتن زۆریش ڕۆیین هەرتۆ تەنیا بۆم مایتەوە
هەرچەندە لێم دووربکەوی خودا نەکا و نەیەیتەوە
بەئازاری عەشقت ڕاتووم چاوەڕوانم کەی دێیتەوە

من هەمیشە لێت دەپرسم بۆچ وەڵامم نادەیتەوە
دیارە کەوای خۆشتناوێم قەت لەمن ناپرسیتەوە
تۆ شیعرێکی نەگۆتراوم بەوشەکان نانوسرێیتەوە
لەناو باخی دڵی مندا تۆی ئەو گوڵەی دەڕوێیتەوە




گرفتەکانی مێژووناسی و مێژوونووسینی ڕووداوەکان-2-.. مەحمود چاوش

بەشی دووهەم

تێڕامانێک لەسەر نوسینەکەی یۆهانس لێپسیۆس

ئازار تایبەتمەندییەکی کەسییە، هەر مرۆڤێک بە شێوەیەکی خۆیی (ئیندیڤیدوێڵ) ئازارەکانی هەستپێدەکات. ئازار جۆری زۆرە، هەندێکیان تەندی / فیزیکی و هەندێکی تریان دەروونین. دیارە ئاژالەکانیش بێبەشنین لە ئازارەکان. ئازار ستونی تین و سەختێتی خۆی هەیە، هەندێجار بە هەمیشەیی لە تەنماندا دەمێننەوە و بەدرێژایی ژیانمان هاوڕێگامانن.
هەندێک ئازار هەن، کە لە چوارچێوە و سنورەکانی کەسی تێدەپەڕن و شێوەی گەلەکی (دەستەجەمعی) لەخۆدەگرن، ئازارێکن کە وابەستەی ئێستاو هەندێجار ڕابردووشمانن. ئازارەکانی ڕابردووش ڕەنگە بە “ئازاری مێژوو”یی ناوزەدبکرێن، لێ بەسەرهاتێکن، کە گروپێک، بیروبارەڕێک، دیانەتێک یان گەلێک بەشێوەی کۆلێکتیڤ لەخۆیانی دەگرن. مەبەستی ئەم نووسینەش جۆری ئازارەکانی بەدەنی نین، زیاتر باس لە ئازاری هەندێک لە ڕووداوە مێژووییەکان دەکەن، کە دەستەجەمعین و بوونەتە ئازارێکی کڕۆنی (هەمیشەلەخۆگر). لێرەدا جێی خۆیەتی ئەو پرسیارە لەخۆمان بکەین، داخۆ ئازار لەتەک مێژوودا لە چ پیوەندییەکدا بێت. مێژوو هەندێجار ئازارلەخۆگرە، ڕووداوەکانی جەرگبڕن، هۆکارەکانی نادیارو فاکتەکانی سەرەوژووکراون. پێداچونەوەی هەندێ ڕووداوی مێژوویی ئازارێکی دەروونی و تەزوویەکی ساردە، کە بەجەستەماندا تێدەپەڕن. بۆیە گرنگە بەشوێن فاکتە زانستییەکانیاندا بگەڕێین. ڕەنگە گەر ئەم دیاردەیە بە “ئازاری مێژوویی” بناسێنین، لەشوێنی خۆیدابێت. هەموو ڕوودارێکی مێژوویی هۆکاری خۆی هەیە، پێشبینییەکانی / باکڕاوندەکانی هەندێجار دیار و هەندێجار شاراوەن، شوێنەوار و پاشماوەکانیان لەناوبراون. ئەم خەسڵەتەش دەبێتە هۆی ئەوەی، نەتوانین لەچاوگەکانیان شێوەیەک لە فاکتی زانستی هەڵهێنجین، لێ فاکتەکانیان دزراون، ڕاستییەکانیان ئاوەژووکراون.
لەم بەشەدا تەنها باس لەڕوودا و ساتە پڕئازار و سەختەکانی مێژوو ناکەین، بەڵکە لەخۆهەڵبەستی (ئیدعا) و بێفاکتی زانستییانەی ڕووداوەکان دەکەین، کە لەلایەن بەناو “مێژووناس”انەوە هەڵبەستراو و ئاوەژووکراونەتەوە، لێ هەڵگێڕانەوەی ڕووی ڕاستی ڕووداوەکان
لەخۆیاندا پڕئازارن، مەبەست لە ئازاری مێژووە. بەهانەی جەنگ و تەنگژە جۆراوجۆرەکانی ڕابووردوو بەڵگەیەکی زیندون لەبێویژدانی بەناو نووسەران / مێژوونووسانی ئەم ڕووداوانە. نموونەیەکی زیندوو و لەبیرنەکراوی ڕوداوەکانی یەکەم جەنگی جیهانی و کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەکرێتە جێی باس و هەوڵدەدرێت لە ڕوانگەی مێژوونوس و قەشەی ئەڵمانی “یۆهانس لێپسیوس”1 ەوە شیکاربکرێت. لەبەر گرنگی ئەو کتێبەی2، کە لەسەر ئەم ڕووداوە مێژووییە نوسیویەتی، جێگای سەرنجە لەناوەڕۆکی شیکارەکەی قوڵتر بڕوانین. ئەم باسەش، کە تەنها پەیوەندی بە ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییە مەسیحییەکانی دەورانی یەکەم جەنگی جیهانییەوە هەیە، ئاوێنەیەکی هەموو ئەو ڕووداوە مێژووییە پڕ ئازارانەن، کە ئێمەی کوردیش لە کارەساتە پڕ ئازارەکانی مێژودا چێشتومانن. ئەم نووسینە توێژینەوەیەکی زانستی ڕووداوە مێژووییەکە نیە، بەڵکو هەڵهێنجانی بیروڕاکانی نووسەری کتێبەکەیە و بەو شێوەیەی کە نووسەر باسیان دەکات دەخرێتە بەردەم خۆێنەرانی کوردزمان. گرنگی کتێبەکەی لێپسیۆس لەوەدا نییە، کە تەنها باس لە ڕوداوەکانی ئەو کارەساتە دەکات، بەڵکو زیاتر لەوەدایە، کە نووسەر خۆی لە کات و شوێنی هەندێک لە ڕووداوەکاندا ئامادە بووە و لە هەندێکیانیشی زۆر لە نزیکەوە ئاگادار بووە. ئەمەش جۆرێک لە نرخی مێژوویی دەداتە ئەم کتێبە. بێگومان هەندێک لە بیروڕاو شیکارەکانی لێپسیۆس بۆ ئەم ڕووداوانە و باس لە دەوری هەنێک لایەنی بەشداربوو لەم چوارچێوەیەدا بابەتیانە نین و بێبەرن لە فاکتی مێژوویی.
مەبەست لەم نووسینە ئەو ڕوونکردنەوەیەیە، کە نووسینەوەی بەشێک لە مێژووی کورد، جا گەر لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسە ئەوروپییەکانەوە یان لەلایەن مێژوونووسانی ئیسلامەوە ڕاڤەکرابێتن، مەرج نییە لە خانەی توێژینەوە و شیکاری زانستیانەدا کاتێگۆری بکرێن. زۆرێک لەم مێژوونووسانە، بە ئەرەبی ئیسلامی، یان فارس و تورکە ئیسلامیەکانیشەوە، بێ چاوگی زانستیانە لەسەر بابەتی مێژووی کورد و ڕووداوەکانی شیکاریان کردووە. گەلێک هۆکاریان بە ئارەزومەندانە پەڕاندووە، ڕق و کینە و مەرامی سیاسیان پێوە لکاندووە. ئەم کتێبەش لەهەندێ جێگەدا بێبەر نیە لە بەرهەمی جۆرێک لە ڕق و کینەش دەربارەی نووسینەوەی مێژووی ئەو دەمەی ڕووداوەکان.

جێگای خۆیەتی لەڕوانگەی ئەم کتێبەوە پێناسەیەکی “کوشتار” بکەین، کە تەواوی ڕووداوەکاندا باس دەکرێن. کوشتار یان کۆـکوژی، کوشتنی بەدەستەجەمعی، لەناوبردن و سڕینەوەی گروپێک، ئێتنیەک، یان هەڵگرانی باوەڕێک، لەلایەن دەستەیەکی دەسەڵاتدارەوە، کە سنوورەکانی دادپەروەری و مرۆڤپەروەری دەبەزێنێنن. یەکێک لە خەسڵەتەکانی کوشتار، کۆـکوژی، ئەوەیە، کە لە هاوکێشەیەکی نایەکسان و پێچەوانەییدایە، زۆرکوشتن ـ زووکوشتن، بەواتای زۆر بکوژە ـ زوو بیکوژە. ئەم هاوکێشەیە لێوانلێو بۆ “کۆمەڵکوژی” ئەرمەنە مەسیحییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی عەسمانی دەگونجێت. خەسڵەتێکی تری کۆـکوژی سڕینەوەی زۆرینەی شوێنەوارەکانی ئەم ڕووداوانە و بەزوو ئەنجامدانیان بووە. مێژووی قەتڵوعامەکانی هێرشی “فتوحاتی ئیسلامی” (بەرفراوانکردن/بەرفراوانبوون) و داگیرکردنی بەشێکی زۆری وڵاتان و خاکی غەیرە ئیسلام نموونەیەکی زیندوی ئەم ڕوونکردنەوەیەن.
لەکاتێکدا نووسینەکانی لێپسیۆس دەخۆنێنینەوە، زۆر بەئاشکرا بۆمان ڕوندەبێتەوە، کەئەم مێژوونوسە لەکاتی نووسینی ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ئازارێکی کەسی بەرجەستە بووە، ئاخر یۆهانس لێپسیوس باس لە بێویژدانترین و دڵڕەقترین سیستەمێک دەکات، کە ڕووداوەکان بە ئارەزوو و بەرژەوەندییاکانی خۆی و بەدرۆ و ئاوەژوکراو دەهۆنێتەوە، باس لە ڕۆڵی دووڕوییانە و بەرژەوەندلەخۆگری وڵاتانی ئەوروپی مەسیحی دەکاتەوە، کەلەپێش چاویاندا ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی و کەمایەتیەکانی سەر بە ئیمپڕاتۆرییەتی عەسمانی و دوای ئەوانیش کۆمەڵکوژکراون. کاربەدەستانی ئەوکاتەی ئیمپڕاتۆری عوسمانی و دام و دەزگای سوڵتان عەبدولحەمیدی ٢ ، لەپاشدا مێژوونوسان و نووسەرانی تورک ڕاستی ڕووداوەکان بە هەڵگێڕانەوەیی و نادیار و تەنها لە بەرژەوەندی سوڵتاندا تۆماریان کردوون، کە لێپسیوس بە فڕوفیشاڵ و درۆ و بێبنەمای زانستی ناویان دەبات. لێپسیوس لەم بارەوە دەنووسێت: “بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن فەرمانبەرانی سوپاو سیڤیلەوە (مەبەست لە دانیشتوانی ئەوکاتەی تورک خۆیەتی، وەرگێڕ) جێبەجێکراون/ بەئەنجامگەیەندراون، کەدەستیان زیاتر بەسەر هەشت فەرمانداریدا درێژەی کێشابوو. بەڕادەیەکی زۆر لەکاولکردن و ڕاووڕووت / غارەتگەری، لەپالیشیاندا بەزۆره ملێهێنان بۆ سەر ئایینی ئیسلامی گەلێکی ئەرمەنی مەسیحی بەئەنجام گەیەندران. گەر مرۆڤ بیرتیژانە بڕوانێت باس لە جەنگێکی کراوە (ڕووبەڕوو) ناکرێت، بەڵکو باس لە جێبەجێکردنی بکوژوببڕی و ڕاو و ڕووت، کە پەلاماردانەکانی بەنهێنی بمێنێتەوە و شوێنپەنجەیان بەزوترین کات لەسەر شوێنی ڕووداوەکان بسڕدرێنەوە، کارێک بەئەندازەیەکی باڵا لە تێکشکاندن و دوواوەبینی / وریایی و کارامەیی لە ڕێکخستندا دەخوازێت. ئەمە جیاوازە لە بزواندنی جەنگێک (جەنگێکی کراوە و ڕووبەڕوو). مرۆڤ دەبێت ئەوەش بدرکێنێت، کە بکەران و بەرهەمهێنەرانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بێشەک (بێگومان) بەڵگەیەکی ڕەونەقدار و بریسکەدار لە تواناکانیان دەخەنە بەر دەستمان، بەڵگەیەک، کە تەنانەت لە مێژووی ئیمپڕاتۆری تورکی خۆشیدا بەدەگمەن ئەو دێوەزمە بەدو نەگریسەی تێدا بەکارهێنراوە.”3 ئەمە ڕاستیەکی مێژووییە بۆ ئەو ڕووداوانەی پێش 126 ساڵ بەر لە ئێستا نوسراونەتەوە. جێگای سەرسوڕمان نییە، کە لەم تێکستەدا باس لە لەناوبردنی شوێنەواری ڕووداوەکان دەکرێت، کە لە سەرجەم مێژووی ئیسلام و ئیمپڕاتۆریەتەکانیدا شوێنەواری ڕووداوەکان بە شێوەیەکی زۆر خێرا بەلاوەبراون و بۆ هەمیشە سڕدراونەتەوە. ئەم تایبەتمەندێتییە لە هەناوی سەرجەم مێژووی ئەو دەڤەرەی ئێمە، بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە، بونەتە هۆکاری ئەوەی مێژووی ئەو ناوچانە بێبەربن لە بنەما زانستییەکان و فاکتە مێژووییەکان، ئاخر چۆن بتوانین لە ڕاستییەکانی ئەو ڕوداوانە تێبگەیەن، گەر شوێنەوارەکانیشیان سڕدرابووبێتنەوە یان پاش چەند مانگێک بە تەزویر باسکرابێتن. لێپسیۆس باس لەساختەبازی و تەزویری ڕووداوەکان لەلایەن مێدیاکانی تورکەوە دەکات و بەتەوسەوە دەنوسێت: “بەڵێ، سوپاسگوزاری بۆ کاریگەری مێدیاکان لە ساختەبازی (تەزویر) بۆ نێو بیروڕا فەرمیەکاندا بوونە هۆکاری ئەوەی، ڕاستییەکان (ڕاستی ڕووداوەکان، وەرگێڕ) پاش چەند مانگێک ئاشکرا بکرێن”4. واتە بەدوای کوشتارەکاندا بە چەند مانگێک. ئەمە گرفت و لەهەمانکاتدا ئازارەکانی مێژووی ڕووداوەکانە. لەبەر نەبوونی فاکتە مێژووییەکان ڕەنگە تەواوی بەرفراوانکردنی/بەرفراوانبوونی ئیسلام لە هێرشەکانی بەناوی “فتوحاتی ئیسلامی”یەوە هەمان دیاردەی لە سڕێنەوەی شوێنەوارەکانیان لەخۆگرتبێت.

بکەرانی ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان
خاڵێکی پڕگرفت و گرنگی تر لەم باسەدا بکەرەکانی ڕووداوەکانن، کە لەلایەن کاربەدەستانی ئەو کاتەوە بەهۆکاری جیاواز و نادیار ئاوەژوو باسکراون. لێپسیۆس باس لە ترسی کاربەدەستانی ئەوکاتەی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر سنوورەکانی ڕوسیادا دەکات، کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان ئەرمەنی بوون، وە بەوە تاوانبار کراون، کە هەمئاهەنگیان لەگەڵ ڕوسیادا کردبێت، بەڵام وەڵامی کۆکوژی ملیۆن و نیوێک لە دانیشتوانی سیڤیڵی ئەرمەنی لەو ناوچانەدا ناداتەوە.
بکەرانی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژییەکان بەپلەی یەکەم بەفەرمانی سوتانی عەسمانی، سوڵتان عەبدولحەمیدی ٢، بەئەنجام گەیەندراون، دانیشتوانی سیڤیلی تورکیش، کە پڕ ڕکینە بوون بەرامبەر ئەرمەنییە مەسیحییەکان، بەشداری ڕاوستەوخۆی کۆمەڵکوژییەکەیان کردووە. مەلا بەنێو دیندارەکانی ئەو دەمەش لە منارەی مزگەوتەکانەوە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانە مەسیحییەکانیان حەڵال کردووە و هاندەری زۆرینەی کۆمەڵکوژییەکان بوون. یۆهانس لێپسیۆس لەم کتێبەدا بە وردی باس لەم بەشداربوونە دەکات. کە مەخابن کوردەکانیش بە فڕوفێڵی سوڵتان و فەرمانبەرانی ئیمپڕاتۆرییەتی عەسمانی و بەرژەوەندییە کەسییەکانیان هەڵخەڵەتێنراون و لە هەندێ ناوچەدا بەشداری کۆمەڵکوژییەکەیان کردووە.
لێپسیۆس دەنووسێت: “کارێکی زۆر ڕون و ئاشکرایە، فەرمەنبەرانی جەنگی و سیڤیڵیش لەئامادەکردن و بەرپابوون و جێبەجێکردنی ئەم کۆمەڵکوژییەدا سەرجەمی کارەکانیان بەدەستەوە بووە.ئەو هەموو تاوان و ڕیسواکردن و شوورەیی و ئەتککردنە (نووسەر مەبەستی لە لاقەکرنیشە) بەتەنها لەلایەن دانیشتوان سیڤئڵەوە بەئەنجام نەدەگەیەنران، بێ فەرمان و فریودانی خەڵکەکە بۆ ئەم تاوانانە و زانیاریپێدانیان، ئەمانەن بوونەتە هۆکاری ئەو سزادانانەی لە پاشدا ڕوویاندا. ئەمە ئاشکرایە بۆ هەموو کەسێک، کە چاوێک بە ڕاستیەکاندا بخشێنێت”4
لێپسیۆس زۆر بەڕونی و ئاشکرا لە لاپەڕە 45 دا باس لە بەئیسلامکردنی زۆرەملێیی مەسیحیە ئەرمەناکان لە لایەن فەرمانبەرانی تورکەوە دەکات. ئەرمەنیەکان لەژێر کاریگەری ئەشکەنجە و زۆرەملێ کراونەتە موسوڵمان، ئەو ئەرمەنیانەی نەچونەتە سەر ئایینی ئیسلام، لەشوێنی خۆیاندا کوژراون یان بەندکراون، بەزۆر واژویان پێکراوە، هێرشیان کراوەتەسەر، ئەم هەموو تاوانە بەرامبەر گەلێکی مەسیحی ئاشتیخواز لە چوارچێوەی ئیمپڕاتپریەتی عوسمانیدا بوونەتە ئازارێکی بێوێنەی ویژدانی نوسەرێکی وەک لێپسیۆس، کە لە لاپەڕەی 92 دا بە ڕونی و بە شێوازێکی تەوسەوە دەریدەبڕێت، کە نیوملیۆن ئەرمەنی بێبەشکران لە سامان، لە خانوبەرەیان، لە دانەوێڵە وئەمبارەکانیان، لە جلوبەرگ و سەرجێگە و بژێوی ڕۆژانەیان، نێردران بۆ برسێتی و مردن، ئەم کارەساتانە بێبەربوون لە بەزەیی و ویژدانێک، کە لەلایەن کاربەدەستانەوە نەجوڵاوە، ئەو هەموو مرۆڤە ڕەوانەی مردن و کۆکوژی بکرێت؟ ئەمە پرسیارەکەی لێپسیۆسە، کە ئاڕاستەی وڵاتانی مەسیحی ئەوروپای دەکات و جارجار بە شێوازی سەرزەنشت و هەندێجار بە توڕەبوون و هەیەجانێکی دەروونییەوە سكاڵای قوربانییەکانی ئەرمەن دەخاتە بەردەمیان.
لێپسیۆس جارێکی تر بەڕوونی باسی بکەرانی کۆمەڵکوژیەکە دەکات: “هەرکەسێک بابەتی ئێمەی بە هۆشیاری/هۆشمەندی خوێندبێتەوە، زۆر بەخێرا بەو دەرئەنجامە دەگات، کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان جگە لە ڕێنمایێکی کارگێڕی، کە لەلایەن سوڵتان و دەوڵەتی ناوەندییەوە فەرمانی پێدرابوو، بەئەنجام گەیەندراوە. ناچارییە لێرەدا بەڵگەکان بۆ هەموو ئەو کەسانەی جێگای باوەڕپێکراون هەنارد بکەین، کە زۆر ئاسانە لە ڕاستییەکان تێبگەن.”5
دیارە لێپسیۆس ڕەخنەکانی لەدژی وڵاتە ئەوروپیە مەسیحییەکان و پەرچدانەوەکانیان بەرامبەر ڕووداوەکان لە نووسینەکەدا بە ئاشکرا ڕوندەکاتەوە:”موسوڵمانێک دەڵێت، ئیمەی موسڵمانە محەمەدییەکان دەبینە لم (چقڵ) لەچاوی جیهاندا. سوڵتان ڕێگەدەدات، هەموو ئەرمەنەکان کۆکوژبکرێن، ئەوروپاش جورئەتی ئەوەی نیە، تەنانەت پەنجەیەکیش هەڵبڕت.”6
لە کەپیتڵی 10دا لەژێر ناونیشانی “ئەنجامەکانی ئەم بەسەرهاتە بەدوای خۆیدا چیدێنێ” لێپسیۆس باس لە کاریگەرییەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ دانیشتوانی تورکی دێهاتنشینەکان و تەنانەت هەرێمەکانی تری ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی عەسمانی دەکات و دەنوسێت:”لە گوندەکاندا جوتیارەکان سکاڵای ئەوەیان دەکرد، ئەو شمەکانەی کە پێشتر لە بازرگانە ئەرمەنییەکانەوە بە نرخێکی هەرزان دەکڕی، کە بە ناوچەکەدا گەشتیان دەکرد. ئێستا بە ئەرک و ماندوبوونێکی زۆر و بە نرخێکی سێ یان چوار هەند بەدەست دێنن. ئەمەش دەرئەنجامەکانی ئەو سیستەمە ئابوریە دەڕوخاوەی ئەو ساتەمان بۆ ڕوندەکاتەوە.7
لێپسیۆس ئەمە بە “دەرەنجامی بەرەڵایی ئابوری” ناوزەد دەکات.

خوێنڕێژیەکان لە ڕوانگەی هەواڵنامەی (ڕاپۆرتی) دیپلۆماتە ئەوروپییەکانەوە
هەر لەهەمان کتێبدا باس هەندێک ڕاپۆرتی لەدیپلۆماتە ئەوروپییەکان وەک خۆیان نووسراونەتەوە و وەک نمونە خراونەتە بەر دەم خوێنەر، لەهەمان کاتدا ئەم ڕاپۆرتانە بۆ کاربەدەستانی وڵاتەکانیان هەنارد کردووە. یەکێک لەو هەواڵنامانە لە لایەن “گێرهارد هێنری فیتزماوریس”8ی بەریتانیەوە، جێگری کۆنسوڵی ئەوکاتە بووە لە تورکیا و باس لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە شاری عورفە دەکات، کە لە 16.03.1896 دا نوسیویەتی:”ڕون و ئاشکرایە، کەهەموو پلانی کۆمەڵکوژیەکەی عورفە لە سەنتەری فەرماندارێتی حکومەتی سوڵتانەوە فەرمانی پێدراوە”.هەروەها دەنوسێت:” ئاشکراکردن و فاکتەکانی ئەم ڕاپۆرتە لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی عورفە ئامادەکراون، بەشێوەیەکی گەلەک سەخت قورسایی دەخاتە سەر حکومەتی عوسمانی، وە منیش بەرپرسیاریەتێکی تاوانلەخۆگر دەخەمە ئەستۆم ئەم کارە لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا یاداشت بکەم (تۆماربکەم). هەرچەندە ئەو سیستەمە فریودەر و تۆقێندەرەی، کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی تورکەوە بەکاردەهێنرێت، فاکتەکان بەڕوونی و ئاشکرا بخەنە بەردەست، هەروەک لەلایەن دادگای باڵای ئەوروپیەوە دەخوازرێت. من توانیم لە پاش هەوڵێکی زۆر زانیاریەکانم وردبین و کارامە لە بێژەنگ بدەم. بەشێکی زۆریانم لە چاوگە محەمەدییەکانەوە هەڵهێنجاوە(بەدەستگەیشتووە) یان لەلایەن دەسەڵاتدارەکانیانەوە دانیان پێدانراوە.9 لێپسیۆس باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن سەربازانی سوڵتان و دانیشتوانی ناوچەی زێڵێ Zileh دەکات، کەلەپاش هێرشکردنە سەر ئەرمەنەکان و کوشتنیان بەکۆمەڵ، تەواوی سامان و شمەکی دوکانەکانیان لەلایەن دانیشتوانە تورکەکان و سەربازەکانەوە تاڵان دەکرێن، بەبەهانەی ئەوەی، کە سەروەت و سامانیان موڵکی سوڵتانە. بەم شێوەیە هەنگاو بە هەنگاو ناوچەکانی تورکیا لە ئەرمەنەکان چۆڵدەکەن و سامانیشیان بەتاڵان دەبرێن. جێگای باسە، کە بەشدارنی ئەم تاڵان و کۆمەڵکوژییە لەلایەن موسوڵمانە تورکەکانی ناوچەکەوە بەئەنجام گەیەندراون، لێ خوێنی ئەرمەنی و مەسیحی و سامانیان حەڵاڵی ئەمانن. لە زۆرینەی هێرشەکاندا ژنە تورکەکان بە هەلهەلە هاوشانی مێردو کوڕەکانیان بەشداریان کردووە و مەلای مزگەوتەکانیش پێشتر خۆێنی ئەرمەنەکانیان لە منارەی مزگەوتەکانەوە حەڵاڵ کردووە. لەهەمان ڕاپۆرتدا بەم شێوەیە باس لە بکەرانی تاوانەکان دەکات:”لەدوای ئەنجامدانی ئەم هەموو وەحشەتگەرییە، فەرمانداری شارەکە بەدەنگی بەرز بە بکەرانی ڕووداوەکە دەڵێت، چالاک و بەکاربن، دەست لە کوشتار و تاڵان و دوعاکردن بۆ سوڵتان هەڵمەگرن.”10
جێگری قونسوڵی بەریتانی دەنوسێت:”ئەرمەنەکان بەکەسانی لەیاسالادراو دەبینرێن، تەنانەت لە ڕوانگەی محەمدییەکانەوە لەو سنورەش تێدەپەڕێت، کە ئەرمەنبوون جۆرێکە لە تاوانکاری سەرمایە.”11
لە لاپەڕەکانی 207 و 227 دا باس لەو ڕاپۆرتانە دەکرێت، کە بەچاودیتوەکان (شایەد عەیانەکان) بەچاوی خۆیان ڕووداوەکانیان دیتووە و هەندێکجار بەشداری ڕووداوەکانیش بوون ڕاپۆرتەکان بەزۆری لەسەر ئەم بابەتانەن:
ـ بەزۆرکردنە ئیسلامی ئەرمەنەکان، بەتایبەتی قەشەکانیان بۆ سەر ئایینی ئیسلام
ـ وێرانکردنی سەدەها کەنیسەی شار و دێهاتەکان و کردنیان بە مزگەوت
ـ لاقەکردن و سوکایەتی بە ژن و کچی خیزانە ئەرمەنییەکان
ـ تاڵانکردنی سامان و زەوی و دوکان و ماڵی زۆرینەی ئەرمەنەکان
ـ کوشتنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان و بێبەشداربوو لەم هێرشە یەکلایەنەدا، بەتایبەتی منداڵ و ژنان و کەسانی بەساڵداچوودا
ـ بێدادگا تاوانباردردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان و بەشدارنەبوو، زیندانکردنیان بەتۆمەتی جیاوازەوە.
ئەمەش بەو مانایە دێت، لە سیاسەتی تورکی عوسمانی و لاوە تورکەکانیش سڕینەوەی تەواوی میلەتێکی مەسیحی ئاشتیخواز بووە لەسەر زەوی باوانیان.
لەکۆتایدا دەنوسێت:”ئەمە ئەو بابەتانەن، کە ئێمە دەبێت مۆڕالانە بەرپرسیاریان بینەوە، پەنا بە خودا کە هێزە (دەسەڵاتە) ئەوروپییەکان لەداهاتویەکی نزیکدا ڕێگەچارەیەرێک بدۆزنەوە، سەرەڕای هەموو گیروگرفتەکان، کارەساتی ئەرمەنەکان بەزوویی کۆتایی پێبهێنن.”12
مەخابن کوردەکانیش بە فڕوفێڵی سوڵتان و فەرمانبەرانی ئیمپڕاتۆرییەتی عەسمانی و بەرژەوەندییە کەسییەکانیان هەڵخەڵەتێنراون و لە هەندێ ناوچەدا بەشداری کۆمەڵکوژییەکەیان کردووە. بۆ ئەوەی ویژدانمان بەرامبەر مێژوو هەمیشە زیندو بهێڵینەوە، دەبێت فاکتە مێژووییەکان وەک خۆیان بخەینە بەردەستی نەوەکانی داهاتوومان، کەئەوەش بەشداربوونی هەندێک لە خێڵ و عەشیرەتە کوردەکانی ئەو کاتە و بەشداری “سوارەکانی حەمیدی” بوون لەم کۆمەڵکوژییەدا، کە دەبنە بەشێک لە مێژووی گەلەکەمان.
ڕەنگە لێچواندنی ئەم باسانە لەگەلێک ڕووداوەکانی مێژووی کورددا پێکبێننەوە و هەمان ئازاری دەستەجەمعی هەردوو گەلی ئەرمەن و کوردا ئاوێتەبن . مەخابن مێژوونووسانی ڕووداوەکانی ئێمەی کوردیش لە زۆرینەی سەرچاوەکانەوە، بەتایبەتی فارسی و ئەرەبی، تورکی، تەنانەت بیانیەکانیشەوە گەلەک جار بە نادیار و ئاوەژووکراوە وەسف کراون.
بەداخەوە لە ڕوانگەی ئەم کتێبەشەوە ناتوانین بەڵگەکانی ئەم نووسەرەش لە خانەی مێژووناساندا کاتێگۆری بکەین، لێ ئەم کتێبەش جۆرێک لە لایەندارێتی و نابابەتیانەی پێوەدیارە، بەتایبەتی لە باسی بەشداری کوردەکان و قەرگیسیەکان لەم کۆمەڵکوژییەدا، کە بە شیوەیەکی گشتی تاوان دەخاتە سەر کوردەکان، نەک لەسەر سوارەکانی حەمیدی، کەلەژێر فەرمانی سوڵتاندا هەندێ کوشتاریان ئەنجام داوە.پەیڤ و کڕۆکی نووسینەکە گەلەک کەلێنی زانستی و فاکتی مێژوویی لەخۆگرتووە، بەتایبەتی لایەندارێتی بۆ مەسیحیەکان. کەمایەتی و گەلەکانی نێو دەوڵەتی عوسمانی هەندێجار بەشێوەیەکی زۆر نێگەتیڤ باسکراون، کە ئەوان فەرماندارێتی و بکەرانی سەرەکی کۆمەڵکوژییەکە نەبوون. ئەمەش بێبەرە لە لێچون و وەرگرتنی بیروڕاکانی لایەنەکانی تر، کە بەداخەوە لە نرخی کتێبەکە دادەبەزێنێت. ڕاستە ڕووداوەکان وەک کارەسات و واقعێکی تاڵلەخۆگری گەلی مەسیحی ئەرمەن باسدەکرێن، بەتایبەتی خەڵکی بێتاوانی سیڤیل و مناڵ و ژن و پیرساڵان، بەڵام هۆکاری سەرەکی و بەشداربوونی وڵاتە ئەوروپیەکان و ڕۆڵی ئەوان لەم کارەساتەدا بە شێوەیەکی ڕوون باسناکرێن. بەشێوەیەکی بابەتی و فاکتی زانستیانە بەکارنەهێنراوە، ئاوڕدانەوەیەک لە ڕۆڵی ڕوسیا لەسەر ئەو سنورانەی، کە ئەرمەنەکان نیشتەجێی بوون. کورد بەشێوەیەکی گشتی تاوانبار دەکات، کە لەهەمان کاتدا، کوردەکان ژیانی زۆرێک لە ئەرمەنەکان ڕزگار دەکەن و هەردوو گەل هاوکار و هاوڕەنجی چەوساندنەوەی دەوڵەتی عەسمانی بوون. ڕەنگە هۆکاری ئەم لایەندارێتیەی نووسەر بۆ کاروفەرمانی نووسەو بگەڕێتەوە وەک قەشەیەک و مژدەبەرێکی ئەڵمانی. دیارە لێپسیۆس ڕووداوەکانی بە چاویلگەی مەسیحیانە، نەک زانستیانە و ڕەخنەلەخۆگرانە هەڵسەنگاندووە. لایەن و بیروڕاکانی تری بەلاوە خستووە، جەختی تەنها لەسەر ئەوە لایەنە کردووە، کەخۆی باوەڕی پێیبووە یان بۆیان باسکردووە یان بەنووسین بۆیان ناردووە.

——————————————

  1. یۆهانس لێپسیۆس لە 15.12.1858 لەدایک بووە، لە 03.02.1926 دا کۆچی دوایی کردووە. تیۆلۆگێکی پڕۆتێستانت و ڕۆژهەڵاتناسێکی (ئۆرێنتالیست)ی باش بووە، بەتایبەتی لەسەر مێژووی گەلی ئەرمەنی. لە ساڵی 1880 دا دوکتۆرای لەبەشی فەلسەفەدا بەدەستهێناوە و لەکۆتاییدا سەرقاڵی دراساتی تیۆلۆگی (زانستی خوداناسی) بووە. ئەندامی دامەزرێنەری “پەیامبەرانی مەسیحی ڕۆژهەڵاتناسانی ئەڵمانیا” بووە. لە نزیکەوە و بە شێوەیەکی زانستی توێژینەوەی لەسەر جێنۆسایدی ئەرمەنەکان لە تورکیادا کردووە.
  2. Lepsius J.: Armenien und Europa. Eine Anklage-Schrift wider die christlichen Großmächte und ein Aufruf an das christliche Deutschland Berlin Westend 1896. ئەرمێنیا و ئەوروپا. سکاڵانامەیەک دژی وڵاتە زلهێزە مەسیحییەکان و بانگەوازێک (جاڕنامەیەک) ئاڕاستەی ئەڵمانیای مەسیحی.
  3. Lepsius J.: Armenien und Europa. Eine Anklage-Schrift wider die christlichen Großmächte und ein Aufruf an das christliche Deutschland Berlin Westend 1896. ئەرمێنیا و ئەوروپا. سکاڵانامەیەک دژی وڵاتە زلهێزە مەسیحییەکان و بانگەوازێک (جاڕنامەیەک) ئاڕاستەی ئەڵمانیای مەسیحی.، لاپەڕە 45،46
  4. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 124
  5. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 46
  6. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 96
  7. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 122
  8. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 122-124
  9. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 150-151
  10. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 147
  11. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 207
  12. هەمان سەرچاوە لاپەڕە 207



رۆمانی ( گۆشەگيری ) خوێندنەوەيەک لە بن تريفەی مانگە شەو و شەپۆلە نەرمەکانی زنە-5-.. سەردار جاف


{ بەشی پێنجەم و کۆتایی }

کات و شوێن
کات کەرەستەيەکی ماتريالی نييە بيبينين و بيگرين، يان بۆنی بکەين، يان تامی بکەين، لە ناوەوەی هەر يەکێکمان پانتاییەکی گەورەی قۆرخکردووەو سڵی لێدەکەيەنەوە و دەترسين، زۆرجاريش گوێمان لەوە بووە کە لێرەو لەوێ دەوترێت ” کات نەيبڕی دەتبرێ ” بۆ چەمکە شمولييەکەی رەنگە وا نەبێ جونکە لە کۆتاييدا هەر کاتە دەمانبڕێت، وەلێ بۆ مەيسەربوونی کارێ بۆ کاتێکی دياريکراو دەشێ زۆر لە خۆت بکەيت و بەر لە کاتی دياريکراو بەرهەمەکەت بە دەست بێنيت. کات ژنێکی هێندە شۆخ و شەنگ و بێوێنەيە هەموو زيندەوەرێک ئاشقی بووە تەنانەت لای ئاژەڵەکانيش، ئەوە نييە لە ئەو فيلمە کورتانەی لە سەر ئاژەل نيشان دەدرێت لە زۆربەی هەموو زۆرياندا دەگوترێت ” ململانێ لە پێناو مانەوە “. کەواتە کات ئەو ژنە شۆخەيە هيچ کامێکمان لە خەونيشدا ئەو جمالييەتەی ژنەکەمان نەديوە. ئاشقين و دەستمان لێی بەر نابێت و لێی دەترسين. هەندێکی ديکە بە ديکتاتۆر دەيشوبهێنين کە بە سەر هەر هەموودا زاڵە و دەسەڵاتێکی رەهای هەيە و تەنيا خۆيشی دەمێنێتەوە، تەماشا لە ” ئيفلاتون ” و ئەرستۆ ” وە تا بە کانت و هايدگر و بۆ ئيمڕۆيش شۆڕ دەبێتەوە، باسکردنی کات کۆتایی پێنەهاتووە و کۆتاييشی پێنايەت، ئەوانەی ژيانيان جێهێشت و دوا ماڵئاواييان کرد، مردن و کات هەر نەمرد و وەک خۆی ماوەتەوە و وا ئێمەيەکی زۆر زۆر بچوکيش باسی دەکەين و نابڕێتەوە.
کات توخمێکی سەرەکی رۆمانە وەک کەسايەتييەکان و شوێن، پانتاييەکی بەرفراوان هەم لە خودی رۆمانەکە و هەميش لە زهنی خوێنەر دەخوڵقێنێت، چەمکێکی بەرفراوانی هەيە و پێويستە رۆماننووس هەر زوو خوێنەر ئاشنای سەردەمی رووداوەکانی رۆمانەکە بکات، ئەگەر لای ئێمە ئاشنا بوون بە کات بە سادەیی ديقەت بدرێ و وا بە ساناييش لێی تێبگەين، ئەوا لای بيرمەندان و فەيلەسوفان چەمکێکی قووڵ و پانتایی و فەزايەکی هێجگار زۆری هەيە.رۆمان بۆ خۆی هونەری کاتە، واتا کات ئێستاتيکا بە رۆمان دەدات بە جۆرێک کە خوێنەر پڕ جێژ دەکات، کاتێک کە خوێنەر ئاشنای کاتەکە بوو ئيدی لە ئێستای خۆی ون دەبێت و دەچێتە ئەوکاتی رووداوەکان و بە ئامان دامانيش دەسبەرداری خوێندنەوە نابێت، با لێرەوە رۆچينە نێو رۆمانەکە سەبارەت بە کات، کاتێک خوێنەر دەخزێتە نێو رۆمانەکە ئەوەی عەوداڵی دەکات و لە سۆراغی بێت زەمەنی رووداوەکانی رۆمانەکەيە، زۆرێک لە سەر ئەوە کۆکن کە کات لە رۆماندا سێ ئاراستەی هەيە، ” زەمەنی رووداوەکان، زەمەنی نووسينی رۆمانەکە، کاتی خوێندنەوەی رۆمانەکە” بيروبۆچون و ديدگای بەرفراوانتريش لەم بارەوە هەن ، کە هەم هونەريانە و هەميش زانستيانە لێی دەدوێن، پێمان وايە ئەوەندەی لای خوێنەر گرينگە زەمەنی رووداوەکان بزانێت، هێندە لای گرينگ نييە کە بزانێت کەی نووسراوە، ئەو کاتەيشی دەيخوێنێتەوە لای ئێمە ئەوە کاتی ناوەوەی مرۆڤە هەستی پێناکات، جونکێ خۆی لە ناو کاتەکەيە. نووسەر لە لاپەڕە (١٨) شتێکمان بە گوێدا دەچرپێنێ دەربارەی کات ؛ (( ئەمە هەموو تێگەيشتنی سوزی بوو بۆ چيڕۆکە پڕ تراژيديەکەی راکردنی ڤێسنا لە دەست جەنگ و ماڵوێرانی کوشتنی بە کۆمەڵ . ئەمە تێگەيشتنی سوزی بوو کە هەموو جارێک ڤێسنای دەخستە گريان،ل ١٨ )) نووسەر لە چەند شوێنی ديکە باس لەوە دەکات کە ڤێسنا لە يۆگسلافيای کۆنەوە هەڵهاتووە، لێرەدا بيرمان بەرەو دونيای شەر و ئاژاوەکانی ئەم وڵاتە دەبات، کە لە ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٢ درێژەی کێشا، وەلێ لوتکە و گەرمی شەڕەکان لە نێوان ١٩٩١ بۆ ١٩٩٥ بوو، ئەمە کاتی هەڵاتنی ڤێسنايە وەلێ ئەوان لە سەردەمێکی تردان، جارێکی تر کە دێتەوە سەر زەمەن ئاڵۆسکاوی تری دەکات کە دەڵێ ؛ (( لە کۆنەوە ناوی لە ليستی پۆليسی تاواندا هەبوو، لە زەمەنی حکومەتی ” هيلمۆت کۆڵ “وە، کە بە زەمەنی “مارکی ئەڵمانی” دەناسرێت، ناوی لە مەخفەرەکانی پۆليسی بەرلين و فرانکفۆرت و ميونشن و تەنانەت هامبۆرگيش هەبوو، ل ٣٧)) بە هەڵە نەچووبم ” هيلمۆت کؤڵ” لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە تا کۆتایی نەوەتەکان پێنج جار هاتۆتە دەسەڵاتەوە، هەر دەگەڕێين و لە سۆراغی سەردەمەکەين، : (( بە رای زۆرێک لە پيشەوەرانی گۆشتی سوور، تەنها دراوێکی نوێی وەک يۆرۆ، بازاڕی ئەڵمانی و کرێی کرێکاری خۆماڵی تێکنەدا، نەخێر….ل ٤٥)). بۆ يەکەمجار يۆرۆ لە ١ / ١ / ٢٠٠٢ کەوتە بازاڕەکانەوە، ئێستا شتێکمان بۆ ساغبۆوە لە زەمەنەکە، بيرمان نەچێت کە هەر بەشێک لە بەشەکانی (( دوو مێينەکە / کۆڵانی قەيسەر / ئيگۆيەکی دوور؛ جاکۆمۆ کازانۆڤا / ئەنۆبيس )) کە چوار بەشی رۆمانەکەن، هەست بە جياوازی کاتەکانی رووداوەکانيان دەکرێت، ئەوەی گوتمان لە بەشی يەکەمدايە، پێويستە بۆ خوێنەر لە بری نووسەر ماوەکە شيبکەينەوە” ماوەی رووداوەکانی رۆمانەکە” کە لە دوا بەش و لە ” ئەنۆبيس ” سەفەر دەکات بۆ قاهيرە ناراستەوخۆ کاتەکەمان پێ دەڵێ؛ (( لە فڕۆکەخانەی قاهيرە توانی لە دە خولەکدا ڤيزە وەربگرێت و لە گەڵ يەکەم تاکسيدا خۆی کرد بە جەنجاڵی قاهيرەدا، لە تاکسييەکەدا، شۆڤێرەکە باسی ئەوەی بۆ کرد ئيخوانەکان هەموو گەشتياری بيانيان بە گسکی ئيمانی مورشيدی ئەعلا راوناوە، ل ٢٢٥)) ئێستا زەمەنی ئيخوانەکانە کە دەکەوێتە نێوان ( ٢٤ ی يونيوی ٢٠١٢ ) بۆ ( ٣ ی يوليوی ٢٠١٣ ) ، بەم پێيە ئێمە دوای ٢٢٤ لاپەڕە خوێندنەوە لە بەش و لايەنێکی زەمەنی رووداوەکانی رۆمانەکە بە جۆرێک لە جۆرەکانی زەمەنی ناوەکی ئاشنا بووين. ئێمە دەمانەوێ بە سادەیی لە رۆماندا لە کات تێبگەين جونکە رۆمان شيعر نييە بۆ دەستەبژێر بنووسرێت، (( دەگوترێت لێرەدا دوو پرسياری بنەڕەتی سەر هەڵدەدات، دەکارێ لە بارەی کاتەوە بيانسەپێنيت، يەکەميان ئەوەيە کە ؛ کات چييە، دووهەميشيان ؛ چۆن کات پێوانە دەکەين، پرسياری يەکەم پەيوەستە بە فەيلەسوفەکان و دووهەميشيان بە فيزيککاران و زانايانەوە، زۆرينە پێيان وايە پرسياری يەکەم بێوەڵام دەمێنێتەوە، لە بەر دژواری و سەختی خەياڵکردن لێی، ” سانت ئۆگستن ” لە دانپێدانانەکانيدا دەڵێ؛ ئەگەر کەس پرسيارم لێ نەکات کات چييە ئەوا دەزانم، وەلێ گەر ويستم بۆ پرسيارکەرێ شرۆڤەی بکەم، ئەوا نازانم))٢٣. کەواتە کات شرۆڤەکردنێکی سەخت و قووڵی هەيە، کاتێک دێينە سەر ئەوەی چۆن کات پێوانە بکەين، ئەوا گۆشەگيری لەم بيرە فەلسەفييەمان دەئاڵێنێ، وەک سەرپێيش ديقەتی بدەين ئەوا هێشتا زەمەنی رۆمانەکەمان نەدۆزيوەتەوە، (( ‘ کانت ‘ جەخت لەوە دەکاتەوە کات چەمکێکی ئەمپێريا نييە لە ئەزموونەوە وەرگيرا بێت، جونکێ لەگەڵبوون هاوشێوەی بە دوای يەکبووندايە، هەستی پێناکەيت ئەگەر بنەمايەک بۆ کات دانەنێيت، بەم جۆرە خەياڵکردنی شتێک لە چوارچێوەی ئەم مەرجەدا بە تەنها توانایی هەيە، کات پێشينە بە دەستدراوێکە، لە بەر ئەوە دەکارێ تەنها پێشبينی دياردەکان بکەين کە چاودێری دەکەين، بەم شێوە دەتوانين خەياڵکردنی دياردەکان رەشبکەينەوە، وەلێ ناتوانين کات بسڕينەوە کە بۆ خۆی پيشينەيەکە ” بوونی هەيە ” ، لە بەر ئەوە هەڵدەستين بە تێگەيشتنی دياردەکان، لە سەر ئەگەری کاتە لە پێشينەکان، توانای پرنسيپە يەقينييە پەيوەندييەکانی کات دادەمەزرێت، کات جگە لە تەنها رەهەندێک هيچی ديکەی نييە، کاتەکان جياوازن پێکەوە نين وەلێ بۆ خۆيان بە دوای يەکەوە دێن )) ٢٤. لێرەدا ئەوەمان بۆ ساغ دەبێتەوە کە نووسەر خۆی نەيتوانيوە بە زنجيرە گرێمان بدا بە کاتەوە لێ گەڕاوە ئێمە بۆ خۆمان لەو سۆراغەدا بين، نموونەيش لە بەر دەست هەن، لەم دوو هەڵە مێژووەی ناو رۆمانەکەوە؛ (( جاری يەکەم لە دوای شکستی کۆماری مهاباد بوو لە ساڵی ١٩٤٦ کە ژەنڕاڵ مەلا موستەفای گەنج بەرەو مەنفای سۆڤيەتی کۆچی کرد و جاری دووهەميش بە پيری لە ساڵی ١٩٧٥ بەرەو مەنفای ئەمريکا کۆچئ کرد ل ١٢٣))، راستە کۆماری ديموکراتی کوردستان لە ١٩٤٦ دامەزرا و هەر لە هەمان ساڵ رووخا، وەلێ مستەفا بارزانی لە ١٨ / ٦ / ١٩٤٧ ئاوارەی يەکێتی شوورەوی بوو، جاری دووهەميش مستەفا بارزانی ١٩٧٥ ئاوارەی ئامريکا نەبوو، وەلێ شۆڕشەکە لە ١٩٧٥ بە پيلانێکی نێو دەوڵەتی شکستی هێنا دەنا بۆ خۆی ئەگەر هەڵە نەبم لە ١٩٧٦ بەرەو ئامريکا رۆيشتووە.

قسەيەکی باوی ئەفلاتۆن هەيە دەڵێ؛ (( هەموو قۆناغێک لە رووداوێکی پێشووەوە بۆ رووداوێکی دادێ دەڕوات )). ئێمە وای دەبينين لەم رووانگەوە رووداوەکان بە تێپەڕبوونی هەموو قۆناغەکان بە هەموو کايەکانييەوە پێکەوە گرێدراون، کەوابوو هەموو ئەو جيرۆک و رووداوانەی ناو رۆمانێک پێکەوە گرێدراو و پەيوەست بە يەکن و بە جۆرێ لە جۆرەکان رايەڵەی پەيوەندي نێوانيان بە هێزە.

شوێن
لە گەڵ ئەوەی توخمێکی سەرەکی و گرينگی رۆمانە، هاوکات جێ بايەخی بيرمەندان و رەخنەگران و خودی رۆماننووسانيشە، ئیدی چەند نووسەر کاريگەريانە وەسفی بکات، ئەوا لای خوێنەر رەهەندێکی دەروونی و هێماگەلێکی توند و کاريگەرتر بە قووڵایی ناخی هزر و بيريدا دەگەيەنێت، ئەوە دەکەوێتەوە سەر پانتایی بير و هزری نووسەر کە بە عەقڵانيەتێکی ئەوتۆ بێتەگۆ خوێنەر لە گەڵ رۆمانەکە بکاتە يەک جەستە. ئێمە ئەگەر بێتو بە وردی شرۆڤەی کات لە گۆشەگيريدا بکەين ئەوا ئەوەندەی تا ئێستا نووسيومانە زۆر زۆر کەمن تەنها ئەگەر بۆ شوێنی بنووسين، ئێمە هاتووين زۆر بە کورتی بەرکوڵ و بەرچاو روونييەک لە هەمبەر هەمەلايەنی ئەم رۆمانە بخەينە بەر ديدی خوێنەر، هەرچەندە دڵنياين لايەنی زۆری رۆمانەکەيش فەرامۆش دەکەين، چونکە مرۆڤی ئەمرۆ بە داخەوە حەوسەڵەی ئەوەيشی نييە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان لايکێک بۆ هاوڕێکەی بکات، چ جای بێتە سەر ئەم درێژکردنەوەی شرۆڤەيە.
هەر تاکێکی ئاسایی لە هەر شوێنێک بێت بايەخ بە شوێنی خۆی دەدات، ئيديۆمی کورديش هەيە دەڵێ ؛ (( بزن بۆ شەوێ جێگای خۆی خۆش دەکا ))، کەواتە شوێن بۆ هەموو زيندەوەرێک گرينگی هەيە، ئیدی جوان و پاک راگرتنی شوێنيش وەک ئەوەيە نووسەر بە جوانی و سەليقەييەوە تەوزيفی شوێنەکەمان بۆ بکات، ديقەت بدە، سەبارەت بە ئەو لايەنە باوەی لە کوردستەندا هەيە، باسی گەلانی ديکە ناکەين رەنگە زۆر لە پاشتريش هەبن، وەلی بە دڵنياييەوە زۆر پێشکەوتووتر هەيە، کاتێک پياوی ماڵ دێتەوە ناوماڵ بە سەر يەکەوە شێواوە هاواری لێهەڵدەستێ کە بۆچی ناوماڵەکە وا لەوتاو و پيس و پۆخڵە، ئەگەر لە ئەوروپايش بيت کە دێيتەوە بە نەرمی ئەو پرسيارە بە ديوێکی ديکە دەکەيت و خودی خۆتيش هاوکار دەبی لە رێکخستنەوەی ماڵەکە، ئەميش بەڵگەيەکی ديکەيە کە شوێن لای هەر تاکێکمان جێ بايەخی خۆی هەيە.
ئێمە پێويستمان بەوە هەيە نووسەر نەشارەزایی ئێمە بکا بە ئاشنا بوونێکی تەواوی ئەو شوێنانەی رووداوەکانی تێدا روو دەدەن، کۆڵانی خوار و خێچ کە جێ مشتومڕی سوزی و ڤێسنايە، لە رووی تەوزيفکردنييەوە ناتەواو و و هەژارە، زۆر شۆڕنابينە نێو ژانرەکەوە، کۆڵانی قەيسەريش کە پاژی سێيەمی رۆمانەکە هەر بە ناوی کۆڵانی قەيسەرەوەيە بە هوردی بۆ مان شيناکاتەوە، با بزانين چۆن لێی دەدوێ، لە لاپەڕەی يەکەمی کۆڵانی قەيسەر دەڵێ؛ (( لە سەر سووچی کۆڵانەکەی تر راوەستابوو کە بە ” کۆڵانی قەيسەر ” ناسرابوو،ڵ ٨٧)) پاشان و دوای چەند دێرێک لەمە دەڵێ (( مامە عەزە لە سەرەتای ” کۆڵانی قەيسەر ” وەستابوو، کە بە کايسەر گاسە “Kaiser Gasse ” ناسراوە، ئەو کۆڵانەی تەنيشت فراون گاسەوەيە ” Frauen Gasse ” کە مانای کۆڵانی ژنان دەگەيەنێت، ئەم کۆڵانەيش بە پێچێکی بچوک دەچۆوە سەر ” خانەی ژمارە چل و حەوت ” کە ئەويش لەشفرۆشخانەيەکی يان بڵێين بۆردێلۆيەکی گەورە بوو، بۆ ماوەی بيست و چوار کاتژمێر لە بەردەم پياوە ئازادە ………. کراوەبوو، لە سەرێکی ترەوە دەچووە سەر ئەو کۆڵانەی ڤێسنا ناوی نابوو ” کۆڵانە خوارەکە” کە ئەويش دواجار دەکەوتە سەر شەقامە سەرەکيەکە.ل٨٧ )). پێمانوايە بۆ رۆمانێکی ئاوا ئەم دەستنيشآنکردنەی کۆڵانی قەيسەر نەمازە کە بەش يان پاژێکی تايبەتی رۆمانەکەی وەرگرتووە هەم کەمە هەميش لای خوێنەر ناڕونە، دوای چەند لاپەڕەيەک گۆڕەپانی فردريکيشی بۆ زياد دەکات؛ (( سنوورەکانی ئەم وڵاتە توند و داخراو بوون، ئەو لەو زەمەنەوە، ئەم هاتوچۆی کۆڵانی قەيسەر و کۆڵانی ژنان و گۆڕەپانی فردريکی چواردە” Friedrich der Vierzehnte ” دەکات.ل ٩٩)) بابزانين دواتر چی دبێژێت، ؛ (( ئەم هەموو خەمە وردانەی تێدا تەقاندبۆوە و لە سەر سوچی کۆڵانی قەيسەر چەقی بەستبوو، کە بە نێوی قەيسەرە شکۆدارەکانەوە ناونرابوو، کە راستييەکەی کۆڵانی شکۆ نەبوو. ل ١٣٤ )) خوێنەر پێويستی بە ئەوەيە هەر لە سەرەتاوە بە وردی هەم ئەم کۆڵانە و هەميش کۆڵانی خوار و خێچ و هەميش ئەو پانتاييە بەرفراوانەی سێ کيشوەر ئەوە دەهێنێ لە رۆمانێکی وادا دە لاپەڕەيەکی بۆ تەرخان بکەی (( شوێن لە ڕۆماندا گرينگييەکی زۆر داگير دەکات، نەک لە بەر ئەوی توخمێکی هونەریيە، يان شوێنی ئەو رووداوانەيە کە تێيدا روودەدەن، و کەسايەتييەکان تێيدا جوڵە دەکەن، بەڵکو لە هەندێ کاری ناوازەدا بۆ کەشێک دەگۆڕدرێت هەموو توخمەکانی رۆمانی تێدا بەرجەستە دەبێت، بە رووداگەل و کەسايەتييەکانەوە، و ئەو پەيوەنديانەی لە نێوانياندا هەيە، ئەو پانتاييە دەڕەخسێنێت کە کاری تێدا دەکات، و بيروبؤچوونی خۆی تێدا دەردەبڕێت، خودی خۆی دەبێتە هاوکارێک بۆ گەشەکردنی بونياتی رۆمانەکە، و هەڵگری ديدگای پاڵەوانەکە، و نوێنەرايەتی و تێڕوانينی دانەريش دەکات، بەم جۆرە شوێن وەک پارچە کۆتاڵێک نييە سەبارەت بە تابلۆيەک، بەڵکو ئەو پانتايەيە کە لە تابلؤکەدا دەيخوڵقێنێت )) ٢٤. ئەم سەرچاوەيش بۆ زێتر بەرچاوڕوونی خوێنەرانی ئەم شرۆڤەيە هێنامانەوە.

کەسايەتييەکان و گفتوگۆ
ئەگەر نەڵێين تەواوی بنەما سەرەکييەکانی رۆمان هەر هەموو پێکەوە گرێدراون ئەوا جگە لە نێو رۆمانيش ژيانی ئاسایی مرۆڤ خۆی لە خۆيدا گرێدراوێکی بتەو بەهێزی (( کات و شوێن بۆ کەس و گفتوگۆ )) هەرگيز بێدابڕان نابن.کەسايەتيش وەک هەر توخمێک لە توخمەکان بە بۆچوونی ئێمە نەبوونی کەسايەتی لە رۆماندا وەک ئەوەيە زەوی کەسی لە سەر نەژی، ئەمە بۆ رۆمانە ئەفسانەييەکانيش راستدەکەوێتەوە، لەوێش لەبری مرۆڤ زيندەوەر يان بێگيان کەسايەتييەکانن، کەسايەتی بۆ خۆی سەر بە چيرۆکەکەيە نەک بە وتار، رۆماننووس گەرەکە هەر لە رستەی يەکەمەوە ئاماژە بەسيمای کەسايەتی و کێشمەکێش و رەوتی نێو رۆمانەکە بدات، نووسەر هاتووە لايەنی دووەمی ئەنجام داوە، وەلی ئەو کەسايەتييانە رۆڵی ناوەنديان لە رۆمانەکەدا هەيە، واتا ئەو کەسايەتييانە نين پاڵەوانی سەرەکی بن. کاتێکيش خوێنەر بە پاڵەوان ئاشنا دەبێت، لە چوارچێوەی ئەودا وەک لوغزێک شاردراوەتەوە، ئەمە پێدەچی هەمان ئەو ڕێچکەی کافکا بێت کە لە کەسايەتی ” کۆشک ” دا بە پيتی ” کاف ” باسی دەکات، هەرچەندە کافکايش لەم کارەيدا داهێنانی نەکردووە وەلێ لە ناو کۆمەڵی ئاوروپایی وەرگرتووە، بە دەستکارييەوە، ئەمە رێچکەيەکی هاوچەرخی ئەدەبە، لە هەمانکات ناکرێ خوێنەر لە قوڵایی کەسەکان تێ نەگات، لەوانە ئێمە ” ئەو ” لەم رۆمانەدا بە کەسايەتييەکی سووڕاو دەبينين وەک رووەکانی؛ کەلتوور و داب و نەريتی رۆژهەڵاتی، پاشان هەڵگەڕانەوە و لە دونيای گاڵتەجاڕی خۆيدا ريسوای دەکات، وەک لە سەفەرەکەی قاهيرەيدا دەردەکەوێت، ديوێکی ديکەيش هەڵگەڕانەوە بۆ کەسێکی هەوەسبازی سيکسی کە لە گۆمەڵگای خۆی وانەبووە، ” وايش بوو بێت وەک ئاوروپا بە ئاشکرا نەبووە” ،(( کەسايەتی رۆمان لای هەندێک لە رەخنەگرە فەڕەنسييە هاوچەرخەکان ، هەروەک ، کەسايەتی سينما؛ يان شانۆييە، لە دونيای ئەندێشە دانابڕێت، کە بە بەنرخی دەزانيت، لە زيندەوەران و شتەکان تێيدا، ناکرێ کەسايەتييەک لە هزرماندا بوونی هەبێت، وەک ئەوەی هەسارەيەکی دی بێت، بەڵکو پەيوەستە بە سيستماتيکێک ، بە هۆيەوە، تەنها ئەو بە هەموو رەهەندەکانييەوە لە ناوماندا دەژی )) ٢٥. ديسانەوە لە رۆمان کەسايەتی رووکەش يان بڵێين خەسڵەت جێگير هەيە، ئەم دوو ديوە کەسايەتييە چەند رەهەندێکيان هەيە؛(( رەهەندی دەرەکی، رەهەندی ناوەکی” دەروونی ” ، رەهەندی کۆمەڵايەتی، رەهەندی فيکری )) دوای خوێندنەوە هەست بە غيابی بەشێک لەم رەهەندانە دەکەين.
گفتوگۆ بەشێکی هەرە گرينگی نێو چيرۆکە بێ گفتوگۆ تەواوی رۆمانەکە لە جيهانی لوغز دەسووڕێتەوە، تەنانەت لە چيرۆک و فيلمە ئەفسانەييەکانيش دەبينين ئاژەڵەکان لە گەڵ يەکدی گفتوگۆ دەکەن، ئەم گفتوگۆيانەيش لە ناو چيرۆک و نۆڤێلت و رۆماندا سێ جۆريان هەيە؛ (( گێڕانەوە، راستەوخۆ يان ” بەدوای يەک ” ، خودی )) ، لە رۆمانی گۆشەگيريدا ئيسماعيل حەمەئەمين جۆری يەکەميانی پێڕەو کردووە، لە ڕێی گفتوگۆکانی کەسايەتييەکانەوە خوێنەر ئاشنای خودی کەسايەتييەکان و نهێنييەکانيان تا دەگاتە خەسڵەت و ئاکار و بيرکردنەوەکانيان دەبێت، هەر گفتوگۆ کێشەکان ئاڵۆز دەکات و دەيگەيەنێتە ترۆپکی پڵۆتەکە” الحبکة ” هەر ئەويش دايدەمرکێنێتەوە و بەرچاوڕوونييەک دەداتە خوێنەر و ئاوەزی بەئاڵۆسکاوی جێناهێلێت، هەروەها فاکتەرێکی گرينگە بۆ چارەسەرکردنی لايەنی مێژوویی رۆمانەکە و بە سانایی چارەسەری دەکات، فاکتەرێکی ديکەی کۆکردنەوەی زانيارييەکانە بۆ گەياندنی بە خوێنەر، کاتێک خوێنەر ئەو هەموو گێڕانەوەيە دەخوێنێتەوە دووچاری وەڕسبوون و بێزاری دەبێت کە نۆبەتی گفتوگۆ دێت مێشکی پشوويەک دەدات و هەناسەيەکی درێژەدانی خوێندنەوە هەڵدەکێشێ هەندێ جار دەگاتە ئەو ئاستەی وەک ئەوە بێ کە هيچ ناخوێنێتەوە ئەمە لە کاتێک ڕوودەدات کە خوێنەر بە جۆرێ ئاوێتەی رۆمانەکە بووە دەيەوێت هەرچی زووترە بە دەرئەنجام بگات، کارێکی گرينگ لايەنی سۆزدارييە کە ئەويش هەر لەم رێگايەوە جارەسەر دەکرێت، لە کاتێکدا زۆربەی ئەوانەی بايەخ بە لايەنی هونەری دەدەن هەستێکی ترس و دڵەڕاوکێ ختوکەيان دەدات، بۆيە فەزای سۆز و پێکەنين و گريان غيابی دەبێت، هەڵبەت مەبەستمانە ئەم حاڵەتانە لای خوێنەر بخوڵقێنێت، من لێرەدا بۆ گۆشەگيری هيچ ناڵێم چونکە هەر تاکێک لەوەی رۆمانەکەی خوێندبێتەوە بە ئاشکرا هەست بە لايەنی لاوازی دەکات،
لە ڕووی گفتوگۆوە ئەوەی سەرنجی ئێمەی راکێشا بێت، بە هەق دەموودوويەکی نێو رۆمان و واقيعيانەی نێو کۆمەڵ بێت، ئەوەی لە نێوان ڤێسنا و سوزی هەر لە سەرەتاوە روو دەدات، دواييش ئەو گفتوگۆيەی لە ” کۆڵانی قەيسەر” هەست پێدەکەين ، لە ؛ “ئێگۆيەکی دوور؛ جاکۆمۆ کازانۆڤا” نووسەر هەندێ ساردبوونەوە يان بێزاری پێوە دەرکەوتووە، وەلێ لە “ئەنۆبيس ” دا، هێندەی باکگراون دەبينرێ هێندە واقيعی رۆمانەکە و گفتوگۆ نابينين.
دەرئەنجام….
سەرباری هەموو ئەو تێبينيانەمان بە گيانێکەوە مامەڵەمان لە گەڵ رۆمانەکە کردووە کە دوورونزيک پەيوەندی بە ناسين و نە ناسينی نووسەرەوە نييە، برای ئازيزمان کاک ئيسماعيل حەمەئەمين نووسەرێکی ديار و خاوەن قەڵەم و رێچکەی تايبەتی خۆيەتی، لايەنە باشەکانی رۆمانەکە هەر کەسێک رۆمانەکەی خوێندبێتەوە هەستی پێکردووە ئێمەيش هەروەها دەستخۆشانەی لێدەکەين، بە هيوای سەرکەوتن و بەردەوامی. لە دوماهيشدا ئەم چەند خاڵە دەخەمەڕوو؛
١ – دەکرا ئەم رۆمانە چوار رۆمان بوايە لە بری يەک رۆمان، ئێمە لای خۆمانەوە ئەو خەسڵەتانەی تێدا دەبينين، وەک چۆن ” نەجيب مەحفوز ” سييانەی هەيە، با ئيسماعيل حەمەئەمينيش جوارانەی هەبايە، ناڵێين چوارينە با نەچێتە خانەی شيعرەوە، دەکرا لەو چوار رۆمانەدا چارەسەری تەواوی کەموکورتييەکانی بکردايە و ئەو پەلەپرووزێيەيشی پێوە ديار نەدەبوو.
٢ – ئەگەر نووسەر بۆ جێ پێگەيەکی پێوانەیی کار دەکات، کە ئەوە خواست و ماندووبوونی هەموو تاکێکە هەر يەک لە بوارەکەی خۆيدا، ئەوا بەڕای ئێمە رۆمانەکە لە چوارچێوەی” هاوڕەگەزخوازی” دا بووايە، سنوورێکی تری دەگرت و لە دەرگايەکی تری دەدا، هەر جەندە لێرە زۆرزۆر بەکەمی باسی لێوە کردووە.
٣ – لە کات و شوێن و سەردەم و گێڕانەوەی باکگراون، گەڕانەوە بۆ رابردوو خوێنەری تووشاری وەڕسبوون کردووە، نووسەر بە کارزانی و لێزانانەی خۆی دەيتوانی ئەم حاڵەتانە چارەسەر بکات.
٤ – دووکاری گرينگ لە رۆمانەکە لە بيرکراون کە لە ناوەوەيش بە کورتی باسمان لێوەکرد، ئەويش لايەنی سۆزە، هەموو رۆمانەکەمان خوێندەوە نەگرياين نە پێکەنيين، کەسێکی گرژ و مۆن لە ناو غەريزە هيچ و پوچەکانمان پەنگمان دەخواردەوە و هيچی تر. لە عەوداڵی ئەو دەربازبوونەيش بووين لەو دونيا ئاڵۆسکاوەی بۆی خوڵقاندين و نەگەيشتينە دەرئەنجام.
ئەوەی ماوە لە يەک دێردا بڵێين: ئەوەی باسمان کردن بەکورتی و پوختی بوو، جا يا راستەوخۆ يا ناراستەوخۆ لێی دوواين.
بمێنن بە خۆشی و ماندووم کردن …..

——————————————————————–

ئەو سەرچاوانەی سوودم لێوەرگرتوون ؛
1 – خەونی نووسين لە روانگەی هەشت نووسەری هاوچەرخەوە / لە فارسييەوە دڵشاد خۆشناو / دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم – ٢٠٢٠.
2 – رۆمانی گۆشەگيری / ئيسماعيل حەمە ئەمين – پرۆژەی کولتور بە هاوکاری ناوەندی کەپر/ ٢٠٢٠.
3 – أنطولوجيا اللغة عند مارتن هيدجر – أبراهيم أحمد ، أستاذ جامعة مستغانم – الجزائر/ الدار العربية للعلوم الناشرون – منشورات الأختلاف – ٢٠٠٨.
4 – شۆبنهاوەر الفلسفة و العزلة / عبدالرحمن کيبش / سايتی ASJP لە رۆژی ٣٠ / ١٢ / ٢٠١٣
5 – هەمان سەرچاوەی پێشوو .
6 – أشکالية الوجود و التقنية عند مارتن هيدجر- أبراهيم أحمد – منشورات الأختلاف – الدار العربية للعلوم – ناشرون، الجزائر – ٢٠٠٦
7 – الحلقة المفقودة، الکشف عن أصل البشري الأول – کۆلين تادج – و – جوش يونج – ترجمة مروة هاشم – منشورات الکلمة – أبوظبي – الأمارات ٢٠١١
8 – فەرهەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤايەتييەکان – د . نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد . لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ٢٠١٥
9 – هەمان سەرچاوە…
10 – هەمان سەرچاوە.
11 – بنية الشکل الروائي – الفضاء ، الزمن ، الشخصية – حسن بحراني / المرکز الثقافي العربي – بيروت ١٩٩٠
12 – هەمان سەرچاوە
13 – فێرجينيا وۆڵف – بێرنارد بلاکستون – دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە فارسييەوە ناهيد رۆستەمی/ ٢٠٢٠
14 – خەونی نووسين، لە روانگەی هەشت نووسەری هاوچەرخەوە / لە فارسييەوە دڵشاد خۆشناو.دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم – ٢٠٢٠
15 – فێرجينيا وؤلف – بێرنارد بلاکستون – دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە فارسييەوە ناهيد رۆستەمی- ٢٠٢٠
16 – جينالوجيا التراث ، الأصول التراثية، للهوية الثقافية، علي أسعد وطفة ، موقع watfa.net في ٧ / ٣ / ٢٠٢١.
17 – الرواية بين الأيديولوجيا والفن، الرواية الأردنية أنموذجا/ د . حنين أبراهيم معالي / عمان- الأردن، الان ،
18 – الرواية السياسية و التخيل السياسي / بقلم جميل حمداوی ، ديوان العرب . ١١ / ٣ / ٢٠٠٧
19 هل يمکن تحييد الأيديولوجيا عن ملامح النص الروائي / يوسف المحيميد / جريدة الشرق الأوسط / الملاحق- ثقافة / ١٢ / ٢ / ٢٠١٧
٢١- الحبکة و أنواعها في الرواية – نهضة الشريفي – موقع أشراقات قرآنية / ليوم ٢٢ / ١ / ٢٠٢٠ ، والمسندة الی ” في النقد الأدبي الحديث’ ١٣٣
٢٢ – هەمان سەرچاوەی پێشوو .
٢٣ / المکان والزمان لدی کانط / بقلم مثنی حامد / مجلة الکلمة اللندنية العدد ٤٣ في نوڤمبر ٢٠١٠ .

٢٤ – جمالية المکان في الرواية / بقلم ، أحمد زياد محبک – ديوان العرب الألکترونية، ٦ / ٦ /٢٠٠٥
٢٥ – في نظرية الرواية / بحث في تقنيات السرد / د. عبدالملک مرتاض – المجلس الوطني للثقافة والفنون والآداب / الکويت . ١٩٩٨
• عەبدولباقی يوسف / رۆماننووس و ئەديبی کورد – ١٩٦٤ لە هەسەکە لە دايک بووە، لە سەر ئاستی وڵاتانی عارەبی نووسەرێکی ديار و بەرچاوە. دەيان بەرهەمی چاپکراوە، هەر لە رۆمان و چيرۆک و توێژينەوە.
• پی. دی . جێمز، يەکێکە لە بەرجەستەترين و خۆشەويستترين نووسەرانی بەريتانيا، ئەو ماوەيەکی زۆر بە ( شاژنی تاوان ) ناسراوە، و بە پێشڕەوی رۆماننووسەکانی دەقی پۆليشی دەژمێردرێت، ساڵی ١٩٢٠ لە ئۆکسفۆرد لە دايک بووە ، لە تەمەنی ٤٢ ساڵيدا لە ١٩٦٢ يەکەمين رۆمانی خۆی بە ناوی” دەموچاوی داپۆشە” بڵاو کردۆتەوە.

———————-

بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر کلیکی لینکەکانی خوارەوە بکەن..

بەشی یەکەم…

بەشی دووەم…

بەشی سێیەم…

بەشی چووارەم…




دەسبەسەریی و دیلیی قەرز.. زاهیر باهیر

زۆرن ئەو وڵاتانەی کە بە ڕەهن لە لایەن دەزگەی دراوی نێودەوڵەتی و بانقی جیهانی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاواوە گیراون. ئەم وڵاتانە لەژێر مەرجی قورس و پابەندبوونێك کە لێدەرچوونی نییە وەکو دیلێك دەناڵێنن و کۆتێك کراون کە ناتوانن بیپسێنن.
ئەمریکا و بریتانیا هەر بە جەنگی کوشتن و بڕین نەنیشتونەتە وێزەی هەندێك نەتەوە و وڵات، بەڵکو جەنگێکی دیکە کە چەپی کەمە لەو جەنگەی تر، بەڵام درێژخایەن و کاریگەرتر بە سەپاندنی هەل و مەرجی سەختی خۆیان بۆ تاڵانکردنی سەرەوەت و سامانی ئەو وڵاتانە و زێدە قازانجی کۆمپانیاکانیان و کۆنترۆڵکردنیان لە ژێر ناوی دانی قەرز و هاوکاری و ئاوادانکردنەوە و پێشەوەجونەوە، بە ناوی چەندەها پرۆژەوە کە یەکێکیان ” ڕێکخستنەوەی هەیکەلی دامەزراوەکانی وڵاتە…” ئا لەو ڕێگایانەوە ئەو جەنگەشیان بەرپاکردووە.
هەندێك لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتینی و ئەفەریقا دووچاری ئەو قەرزە نەدراوە و و نەبڕاوەیە بوون، زۆربەشیان لە ڕێگای ئەو بڕە سووەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە دوو جار و سێ جار ئەو قەرزەیان داوەتەوە، بە واتایەکی دیکە ئەمان بە درێژی نیمچە تەمەنێك هەر سوویان داوەتەوە لە بری قەرزە ئەسڵییەکە.
بانکەکان، دەزگە دراوییەکان و بازرگانەکان لەلایەن گروپی حەوتەوە، G7 ، ‘ئازاد کراون’ و ئۆکەیان لەو ڕاو و ڕووتەدا بۆ کراوە. ئەمان لە چین تاوانبارترن سەبارەت بەوەی کە بەسەر ئەو وڵاتانەدا هێناویانە و دەیهێنن.
زیاتر لە 20 ساڵ لەمەوبەر کەمپەینێك لە ژێر ناوی ” دادوەری قەرز ” یا ڕاستتر دادوەری لە قەرزدا ڕاگەیانرا. لە ڕێڕەوی ئەم کەمپەینەدا زانیاری زۆر کەوتە بەرچاو لە ناوی وڵاتەکان و بڕی قەرزەکان و ڕێژەی سوو و هەل و مەرجی سەپێنراو. لەوانە حکومەتەکانی ئەفریقا سێ ئەوەندەی قەرزی بانکەکانی رۆژئاوا و بەڕێوەبەرانی سەروەت و سامان و بازرگانانی نەوت و دوو هێندە زیاتریش سوودیان لێ وەردەگیرێ.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەم لایەن و دەزگایانە بە هەڵە تەنها وڵاتی چینیان بە هۆکاری شکستهێنانی پێشکەوتن لە داڕشتنەوەی قەرزەکاندا تاوانبار کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستییەک لەمەشدا هەیە کە ماوەیەکە چینیش پەلی کوتاوە بۆ وڵاتانی ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتین و ئێستاش ئاسیای ناوەڕاست و هەندێکیش لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەوانە عێراق.
پرۆژەکانی چین لەم وڵاتانە زیاتر پرۆژەی قورسی ڕێگا و بان و دروستکردنی فڕۆکەخانە و بەنداو و تونێل و پردن، کە ئەمانیش هەل و مەرجێکی قورسیان داناوە بۆ بەرخستنی سەرمایەکەیان لەدەسکەتنی قازانجی زیاتر لەو بوارانەی سەرەوەدا.
ڕێکخراوی دادوەری قەرز حیسابی کردووە کە 12%ی قەرزی دەرەکی حکومەتەکانی ئەفریقا قەرزاری قەرزدەرانی چینن و ئەمە لە کاتێکدا 35% قەرزاری قەرزدەرانی ڕۆژئاوان. نیوەی 22 وڵاتی ئەفریقی کە زۆرترین قەرزیان لەسەرە، زیاتر لە٪ 30 قەرزاری قەرزدەرە تایبەتەکانن، واتە کۆمپانیاکان، لە کاتێکدا تەنها شەش وڵاتیان بە هەمان ئاست قەرزاری چینن.
بەپێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی، پەتای کۆرۆنا و قەرزی دەرەکیی وڵاتانی کەم داهات، پاڵنەر بوون بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی 50 ساڵدا، نزیکەی دوو لەسەر سێی وڵاتان تووشی ناڕەحەتی قەرزەکان بوون یان مەترسیی نەدانەوەی قەرزەکانیان لەسەرە. لەشکرکێشی ڕووسیاش بۆ سەر ئۆکرانیا نیگەرانی زیاتری بەدوای خۆیدا هێناوە بەهۆی کارایی شەڕەکە لەسەر نرخی خۆراک و کاڵاکان.

نموونەیەك لەو وڵاتانەی ئەفەریقا وڵاتی زامبیایە کە یەکێکە لە دیلەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی. پەتای کۆرۆنا ئازارە ئابوورییەکانی زامبیای ئاڵۆزتر کرد، کە هۆکارەکەی بۆ چەندین ساڵ خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی بوو، کە وڵاتەکەی لە نەدانەوەی قەرزەکانیدا کۆڵەوارتر کرد. زامبیا بەهۆی بونی گەندەڵی و کەمی داهات و پەتای کۆرۆنا بە دەست قەرزەکانییەوە دەناڵێنێت ، نەك هەر ئەوە بەڵکو ناتوانێت بڕی سووەکەش بداتەوە، بۆیە داوای لە صندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد بە دانی قەرزێکی دیکە کە لەسەر قەرزە کۆنەکەی کەڵەکە دەبێت . پاش هێنان و بردنێکی زۆر و حساب و کیتابێکی بێ ئەندازە ئەم دەزگەیە رەزامەندی دەربڕی کە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار (1.1 ملیار پاوەند)، قەرزی پێبدا لە کاتێکدا ئەم وڵاتە لە هەوڵێکی سەختددایە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئابوورییەکەی کە تووشی قەیران بووە، بە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی 2020 دا نەیتوانی قیستی قەرزە دەرەکییەکانی بدات.
بێ گومان دانی ئەم قەرزە نوێیەش کە ڕۆژی 5شەمە، 01/09 ڕاگەیاندرا و چەند مانگێکە دانوستانی لەسەر دەکرێت بارو دۆخی ئابووریی زامبیا باش ناکات چونکە دانی ئەم قەرزەش کۆمەڵێك مەرجی پێوە بەستراوەتەوە کە نیوەی ئەم قەرزە نوێیە بۆ دانەوەی قەرزەکانیێتی بە قەرزدەرەکانی کە بریتین لە فەرەنسا و بریتانیا و چین ، سەرەنجامیش پاڵ بە بەردەوامبوونی سیاسەتی دەستگرتنەوە ، تەقەشوف، دەنێت و کە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر خەڵکی زامبیا، هەر ئاوا قەیرانەکە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
خەڵکی زامبیا لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەست بڕینی زۆری خزمەتگوزارییە گشتیەکانەوە دەناڵێنن، کە خەرجییەکانیان لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2021 بە ڕێژەی 21% دابەزیوە، هۆکاری سەرەکی ئەمەش تێچووی قەرزی تایبەتە کە سوودێکی زۆرە، بە پلەی یەکەم لەلایەن قەرزدەرەکانی تایبەتەوە وەک کۆمپانیای بلاک ڕۆک، BlackRock وەستاوە بۆ ئەوەی قازانجی گەورە بەدەستبهێنێت ئەگەر بە تەواوی بدرێت”.

هاتنەوەی هەناسە بە زامبیا بە دانی قەرز کە پێرێ 5شەمە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بڕیارە دەستبەجێ پارەی 185 ملیۆن دۆلار وەربگرێت. دوای چەند مانگێک لە دانوستانەکانی نێوانیان، قەرز بە قەرزدەرە سەرەکییەکانی زامبیا دەبێت بدرێنەوە کە بریتین لە فەرەنسا و بەریتانیا و چین. نزیکەی نیوەی قەرزەکانی وڵاتەکە بۆ قەرزدەرەکانی تایبەتی ڕۆژئاوایە. لەگەڵ ئەوەشدا صندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیاندنێکیدا لۆمەی زامبیا دەکات و دەڵێت ” گەشەکردن زۆر نزم بووە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەکانی هەژاری و نایەکسانی و بەدخۆراکی کە لە بەرزترین ئاستی جیهاندان”
بە دڵنیاییەوە ئەو هۆکارانەی سەرەوە کە لەسەر زامبیا ڕۆڵیان هەبووە لەسەر سەرجەمی وڵاتانی گیرۆدەبوو بە قەیران لە ئەفریقا و وڵاتانی دیکەدا، کارایی خۆیان داناوە وەکو قەیرانی گەندەڵی ، ئیدارەدانی زۆر خراپ، خراپی ژینگە و کەش و هەوا، جەنگی ناوخۆ ، کە هەر هەموو ئەمانە سەرچاوەکەی دەسەڵاتە و دەوڵەتە کە دەوڵەت و دەسەڵاتیش هەموو ئەو نەگبەتیانە لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن.

زاهیر باهیر
03/09/2022
Zaherbaher.com




بژاردەیەک بۆ عێراقی هەمووان.. چالاک ئاغجەلەری

لۆجیکێکی عەقڵانی و بژاردەیەک کە بتوانێت وەڵامێک بێت بە دۆخی سیاسی عێراق و وەک جێگرەوەی ئەم دۆخە چەقبەستوەی ئێستا کە هەموو خەڵکی ووڵات داهاتوویان بە ڕووی کەشێکی پڕ تەم و ئەنگوستەدا دەکاتەوە. دەست بردن بۆ ئەم پرسە و ڕاڤەکردنی پێویستی بە ئاگابوونە لە مێژووی ئەم هەیکەلە سیاسیە ، چۆن و کێ و بەچی جۆرێک بەرخود بە پرسە ئیداری و سیاسیەکانی کراوە لە مێژووی دوور و نزیکدا؟ دەکرێت لە خۆمان بپرسین ئایا بە تەنها هێزی (بیرۆکراتی) دەسەڵاتە دەوانێت فەزایەکی بێدەنگ دەستەبەربکات وەک بە شێک لە مێژووی ئەم سیاسی ئەم ناوچەیە لە بۆ هەر ناڕازاییەتیەک و وورتە و پۆڵە بۆڵێکیش ڕاوەشانی قامچیەکی بەدوادا بێت وەکو ئەوەی بەعس لە مێژووی خۆیدا کردیە بەشێک لە میثۆدی سیاسی . مێژووی دێرینی ئەم دەڤەرە بەرفراوانە بە حوکمی بەپیتی زەوی و زارەوە خاوەن خەڵکانێکی جیاوازن لە نەژاد و ئاینزا، هاودەم ئاشنای چەندین حوکمی جیاواز بووە هەر لە ئەکەدیی و سۆمەری و بابلی کۆن و نوێوە بیگرە تا دەسەڵاتی میزۆپۆتامیا ، هەندێکیان سەروو ٥٠٠ ساڵ حوکمیان کردوە ! بە گەڕانەوەش بۆ دەرهاویشتەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و بەدوای کەوتنی ئیمپراتۆریەتی عوثمانی، ناوی عێراق لە سنورێکی بەرتەسکی جوگرافییەوە بووبە دەوڵەتێک لەسەر نەخشەی جیهان و لەسەر دەستی بەریتانیا خۆی کرد بەئەمری واقع ، فەیسەڵیان هێنا و کردیان بە شای ووڵات ، هەرچەندە بەشێک نەبوو لە خواستی شیعەکان و کورد بەڵام بەریتانیا وەکو چارەسەرێک بۆ نێوانی شیعە و سونە ئەم بژاردەیەی پێ پەسەند بوو چونکە بنەماڵەی فیسەڵ ٣٨ هەمین پشتی پێغەمبەر( محمد) بوو ، بەردەوامییان لە دەسەڵات لە ساڵی ١٩٢١ تا ( شۆڕشی) ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ درێژەی کێشا و هاوکات کێشە سیاسیەکانی عێراقیش بەردەوامی بەخۆیدا و خامۆش نەبوو .

جیاوازی نەتەوە و مەزەهەب و تائیفی لە عێراقی نوێدا خاڵی ناسەقامگیری و کوشت بڕ و بەدبەختی خەڵکەکەیەتی، هۆکاری بنەڕەتی ئەم کێشانەش گروپ گەلە سیاسیە جیاوزەکان و سەرکردەکانە نەک خەڵکی سڤیل، هەر بۆیە کاتێک بیر لە مژارێکی عەقڵانی دەکەیتەوە هەزار و یەک چقڵ بەڕووتدا دێتەوە و تەخوین و نامۆ دەکرێیت دیارە ئەم ئاستەنگانەش هەر لەسەر دەستی ئەحزابەکانە و بە مەبەست رێگری لە ئاشتەوایی گشتی ووڵات دەکەن.

ئەمڕۆ دوای چەند دەیەیەک لە حوکمی بێ سەرو بەری عێراق دەبینین چی دەگوزەرێت، شەڕ لەسەر کورسی و دەسەڵات داهاتووی خەڵکی کردۆتە بەردەم هەڕەشەیەکی جدی لێرەوە دەبێت خەڵک پرسیارە لۆژیکی جدییەکە لە خۆیان بکەن بۆ ژیانی ئەمڕۆ و داهاتوویان لە ووڵاتدا ، چی لۆژیک و رەهەندێک ئاسۆیەکی گەشیان بەڕوو دەکاتەوە؟

لە وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ من تێگەیشتنە لە جیاوازییەکان و قبوڵکردنەیانە دوور لە هەر ڕەهەندێکی دۆگما و سڕینەوەی بەرامبەر، هاوکات بەغدا بێت یان کوێرە دێیەک ببێتە چەقی بڕیار بەڵام بە پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم پێکهاتەکانی ووڵات و تۆلەرانس ببێتە بناغە بۆ عێراقی سبەی . بەدوای ئەم بژاردەیەدا کێ ئامادەی قبوڵکردنی ئەم ڕەهەند و بیرکردنەوەیە لەم ووڵاتەدا؟،هەرچەندە هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆی عێراق تەژییە بە بەریەکەوتن لە نێوان پێکهاتە سیاسیەکاندا ، کاتێک بابەتێکی لەم جۆرە ئاراستە دەکەیت بەتایبەت لە ساحەی کورییدا ، بێشک بەدەر نابین لە ڕەخنە، خوێندەوەی دروست لە دونیای بەرژەوندی و پێکدانە قێزەونەکاندا دەست گرتنە بە عێراقەوە بە هەموو هەڵبەز و دابەزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکەیەوە. دەست بردن بۆ جیاگەرا و دەوڵەتی کوردی وەک بینیمان لە مەحەڵ مەحاڵترە بۆ ئەمڕۆ، هەربۆیە ڕێگە ڕاستەکە دەست گرتنە بە عێراقی دانپێنراوەوە بە هەموو کەمو کوڕییەکانیەوە وەکو دیاریشە ئەم خواستەی ئاماژەم پێدا خەون نیە ئەگەر هوشیاری گەل هاوتا و باڵا بێت ، هاوکات خەونێکی خۆشە کاتێک نەژاد پەرستی و مەزهەب گەرایی دەستیان کردبێتە بینە قاقای گەلەوە وەکو پێشتر هەڵوێستەم لەسەری کرد ـ ئەرکی هێز و لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە چیتر لەبری خەڵک بیرنەکەوە و بەرژەوندی باڵای گەل بە کۆی پێکاتەکانەوە لەبەر چاوبگرن و دەست بەرداری بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان و ووڵاتانی زلهێز و دراوسێکان بن و خەڵکی ووڵایتش وەک ئایکۆنێکی بەقوربانی کراو بەردەوام و هەمیشە سەودای پێوە نەکرێت.




شانۆنامەی “کۆتایی” ساموێل بێکێت بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا

شانۆنامەی “کۆتایی” ساموێل بێکێت بە هەوڵ و تێکۆشانی “پێشەوا ڕەهبەری” نووسەر و وەرگێڕی گەنجی پاوەیی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا.

ئەو شانۆنامەیە خەرمانانی ئەمساڵ لەلایان بڵاوکراوەی “زایەڵە”ی شاری مەریوان چاپ و بڵاو کراوەتەوە. پێشەوا ڕەهبەری لە پێشەکی کتێبەکەیدا ئەڵێت: “شانۆنامەی کۆتایی، بریتییە لە چوار کارەکتەر. ئەم کارەکتەرانە، بەپێچەوانەی شانۆنامە، گوزارشت‌ئامێزەکانەوە کە هیچ جۆرە ناوێکیان نییە، هەر یەک لەو کارەکتەرانە ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە. “هام” بە مانای چەکوش، “کلۆڤ” لە زمانی فەڕەنسیدا بە مانای بزمار، “نیل” ئیرلەندیدا بە مانای بزمار، “ناگ” لە زمانی ئەڵمانیدا بە مانای بزمار. ئەم چوار کارەکتەرە لە ژوورێکی چۆڵن. بێکێتی بێدەنگ بە شێوەیەکی سەرسامکەر بەم کارەکتەرانە گەمە دەکات. سەرسامیەکە لەوە دایە کە سێ کارەکتەری هام و ناگ و نیل بە درێژایی شانۆگەرییەکە دانیشتوون و توانای هەر جۆرە جووڵەیان لێ بڕاوە…. هەروەها لە شوێنێکی دیکەدا جەغد لەسەر باباتێکی گرینک دەکات و دەڵێت: ڕەخنەگرە گەورەکان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە شانۆنامەی کۆتایی، زۆر نزیکە لە شانۆنامەی شالیری شەکسپیر و هەر وەهاش گەمەی شەترەنج. هام کە بێ جووڵە لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە، پاشای گەمەکەیە. دوو تەنەکە خۆڵەکەش، دوو قەڵای ئەمسەر و ئەوسەری گەمەکەن. بەڵام ئەوەی جێ پرسیارە ئەوەیە کە کێ لەم گەمەیەدا دژی هامە؟ یان هام بۆ هێندە باس لە کۆتاییپێهاتن دەکات؟ لەم گەمەیەدا جووڵانەوە و هاتوچۆکردن سنووردار و دیاریکراوە. کارەکتری هام بە درێژایی شانۆکە لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە و چیرۆکی بێمانا دەگێڕێتەوە و کلۆڤیش کە بەردەوام دێت و دەچێت و بێ ئەوەی ئاگاداری هیچ بێت خەریکە بە قسەی هام دەکات. یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ئەم شانۆیەش ئەوەیە کە هام و کلۆڤ بگەنە کۆتاییی. بەڵام ئایا ئەم کۆتایە، کۆتایی گەمەکەیە یان کۆتایی ژیان؟ هام هەر لە سەرەتای شانۆکەوە بەردەوام باسی کۆتایی دەکات.”

پێشەوا ڕەهبەری چەندان کاری وەرگێڕانی‌تری وەک “کاتژمێرێک چاوەڕوانی” یەک لە شانۆنامە دیارەکانی ئەدەبی جیهانی لە نووسینی هاینریش بۆیڵ و “سۆزانییە بەڕێزەکە” لە نووسینی ژان پۆل سارتەر وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و چەندین بەرهەمی تری وەک: “چیرۆکی ورچە پانداکان” و “کورسییەکان” و “کرێکار” … لە ژێر چاپ دایە.




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…25.. شەماڵ بارەوانی

بەشی بیست و پێنج/

لەبەشی پێشوو ئاماژەم بە هەردووک چەمکی:
ستایش و زەم)کرد و گووتم: بەو مەڵایەی هاوڕێی سەردەمی فەقێیاتیم گووت:کە هەم زەم و هەم مەدحیشت تێدایە، لەو چەند بەشەی (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)
کە تۆی تێدایت و زیاتر سەبارەت بە تۆیه.

حەزدەکەم لە یەک دوو بەشی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا تۆزەک لەسەر مەدح و زەم بوەستم،
ئینجا لە بەشەکانی دوای ئەو بەشە، دێینەوە سەر بابەتی گۆرانی و شت.
هەڵبەت، لە مەدح و زەمدا، مەبەستم ئەوەبوو کە سیفەت و سال و خەت و هەڵسوکەوتەکانی سەردەمی حوجرەی ئەو فەقێیەی ئەوساو، مەڵایەی ئێستا وەکو خۆیان باس بکەم. ئینجا لە کوێ بۆی بوو بە مەدح، وەک دەڵێن:ئەوە خێر عەل خێر و، لە کوێیش بوو بە زەم، تاوانی منی تیا نییە و حەقیقەت و واقیعەکە وابوو و قورئانیش سەبارەت بە وتنی حەقیقەتەکان و ڕاستیەکان وتوویەتی:((وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ)(١). یان
((كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰ أَنفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ )) (٢)و (قوَّام)کە، لێره سیغەی موبالەغەیه،
واتا:دایمە سەبارەت بە هەموو شتێك زۆر ڕاست و دادپەروەربن لە هەموو قسەکانتانا و ئەگەر دژی دایک و باوک، یان خزم و کەس و کارەکانتان، یان تەنانەت لە دژی خۆیشتان بوو، لە حەق لامەدەن.

منیش له (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا، تەنانەت لە دەیان شوێن گێڕانەوە و بیرەوەریەکان دژی خۆم بووەوە و زەمی خۆمی تیا بووە و ڕەخنەم لە بیرکردنەوەو هەڵسوکەوتی خۆم گرتووە، بێ هیچ دەستکاری و گۆڕانکاری و ماکیاج و کەم و زیادکردن وخوێ و ترش پێداکردنێک و خۆ بە پاڵەوان کردنێک و جوانکردنێک، وەکو خۆی بەسەر هات و بیرەوەریەکانم گێڕاوەتەوە و باسم لە چیرۆک و ڕووداوەکان کردووە.

وە هەر لەو سۆنگەی باوەڕیم بە ڕاستگۆیی و حەقیقەت و عەدالەت دا، لە نووسینەوەی (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا، هەوڵمداوە زۆر بە ڕاستگۆیی و وەکو خۆیان بیرەوەری و بەسەر هات و چیرۆکەکان بگێڕمەوە و دوور لە کاریگەری بیر و باوەڕ و بۆچوونی خۆم و گێڕانەوەیەکی بێ ویژدانانە، یان لە ژێر سێبەری ڕقێکی کۆن، یان دیدەنیگاو ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو بۆتەیەکی تاریك، بۆ مەبەستێکی دیارکراو، یان بۆ شکاندنەوەی ئەویتر، یان خوا نەخواستە ڕقێکی شەخسی و بۆ ئامانجێکی تایبەت بی نووسمەوە.

هەرلە و سۆنگەیەشەوە، لە کاتی نووسینەوەی هەربەشێکی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا، زۆرجار گەر بیرەوەریەک و بەسەرهاتێکم باش بیرنەمابێت، چ لە ڕێگای ماسنجەر و ڤایبەرەوە، یاخود له ڕێگای واتسئاپ و تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بە و فەقێیانەوە کردووە، کە خۆیان بەشێک بوون لە بیرەوەری و بەسەرهاتەکە، یان ئاگاداری بوون، تا نەکەومە ناو هەڵەو بێ ویژدانییەوە و بتوانم بیرەوەریەکان وەکو خۆیان و بیرەوەری لە تەنها لە پێناو بیرەوەری و بە ئەمانەتەوە بگێڕمەوە.

ئینجا سەبارەت بە بیرەوەری، هەڵبەت”کتێبی بیرەوەری یەکێکە لەو ژانرانەی کە زۆر کەس پەنایان بۆبردووە، هەر لە کەسایەتیی سیاسی و هونەرمەندەوە تا ئەدیب و ڕۆژنامەنووس. بیرەوەری وەک دواوتە، دواهەناسەی مرۆڤ، کتێبی بیرەوەری کتێبی نەگوترواوەکان، ئەوەی کە نەگوتراوە، دەگوترێ.”(٣) و وەکو لەتیف هەلمەت دەڵێت:” هەندێک بیرەوەری جۆرێکن لە ڕۆمان”(٤).
“ئەوەی بیرەوەری دەنووسێتەوە، چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە، بەڵام لە ڕێگەی ژیانی خۆیەوە ڕووداوە جۆراو جۆرەکانی سەردەمی خۆیشی باس دەکات. بەپێی کار و پێگەی ئەو کەسە، کەشی بیرەوەریەکە دەگۆڕێ کەشێکی ئەدەبی، یان سیاسی و یاخود کۆمەڵایەتی … خاڵێکی دیکە لە نووسینی بیرەوەریدا گرنگیی پێدراوە، ئاشکراکردنی کردەی سێکسی و چیرۆکی عەشق و ناوهێنانی بکوژ و ناپاک لە بیرەوەریدا زۆر هاتوون و گرنگیان پێدراوە.
زۆرجار ئەمە لە ڕووی سایکۆلوژییەوە جۆرێکە لە خۆخواردنەوەر مرۆڤ.

کەسایەتیی نووسەری بیرەوەری شتێک لە دڵیدایه و ساڵانێکی زۆر خۆی دەخواتەوە تا لە دوانووسینیدا دەری دەبڕێ. ئەمە، ئەمەندێک جار بۆ تۆڵەسەندنەوە و هەندێک جاریش بۆ نیشاندانی واقیعە. هەندێک جاریش بۆ خۆپاککردنەوەیە لە ڕووداوە نەشیاوەکان.”(٥)
بە تایبەتی ئەو بیرەوەریانەی مۆرکێکی سیاسیان بەسەردا زاڵە و باسی شۆڕش و شاخ و شەڕی نێو خۆیی دەکەن و زۆر چێرۆکی کوشتن و ناپاکی و ستەم و شتی تێدایه.

پاشان، نووسینەوەی بیرەوەری تەنها گێڕانەوەیەکی ڕووتی چیرۆک و بیرەوەریەکان نییە، بەڵکو ڕەخنە هەمیشە خاڵێکی سەرەکیە و پانتایەکی باش داگیردەکات لە کاتی گێڕانەوەی بیرەوەریەکاندا.
وە من وەکو زۆرێک لە نووسەرانی تر کە بیرەوەری و یاداشتەکانیانمان خوێندووەتەوە، بە تایبەتی نووسەرە کوردەکان، هەست دەکەم ڕق و تۆڵە و ڕەخنەی زۆر بریندارکەر و توند و ئسلوبی بەرامبەرشکاندووەوە و بێ ویژدانی و بێ ئینسافی کردن و بەکارهێنانی دەیان وشەی زبر و قسەی نەشیاو لادان لە ڕێچکەی ئاکادیمی بوونی نووسین و مۆڕاڵی نووسەرێتی و تەنانەت بێ ڕێزی و تا ئاستی سوکایەتیشی تیایە به هەندێك لەو کەسانەی کە لە بیرەوەری و یاداشتەکانیاندا نووسیویانە.

هەمووی هەر لەڕەخنە لە بەرامبەر دەگرێت و هەڵە و شکست و تاوانەکان دەخاتە ئۆباڵ و ئەستۆی بەرامبەر و دەیەوێت خۆی وەکو بەرزەکی بانان لێی دەربچێت و دایمە خۆی لە شێوەی پەپولە و بێتاوان پیشان بدات!

هەڵبەت گەر یەکەم بەشی(بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)تان و خوێندبێتەوەو سەرنج و دیقەتتان دابێت، من هەر لە سەرەتای نووسینەکەو یەکەم بەشی بیرەوەریەکە، بەر لە هەر کەسێک بە ڕەخنەگرتن لە خۆم دەستم پێکردووە.

ئینجا منیش مرۆڤم و مرۆڤیش قابیلی هەڵەیه، هیوادارم له نووسینەوەی هەموو بەشی “بیرەوەریەکانی فەقێیەی گوومڕا”دا دووربم لەو ئاکار و هەلسوکەوتەی ئەوجۆرە نوسەر و بیرەوەری و یاداشتانەو وە تابۆم کرابێت هەوڵمداوە بابەتیانەو بێ لایەنانە ڕەخنە بگرم و بە دوور بم لە وشەی نەشیاو ڕق و کاردانەوە و هەرشتێک کە شیاو نەبێت، نووسەر لە نووسین و بیرەوەریەکانیدا بئاخنێت و سەنگ و بەهای بیرەوەری و نووسینەکانیشی به هۆیەوە لەدەست بدات.

ڕەنگ بێت من هەندەك وشەی وەکوو:فێندەمێنتالیست، توندڕۆ، بناژۆخواز، کۆنزەرڤاتیزم(کۆنەخواز)، نەریتگەرا، خێڵگەرا.. تاد.م بەکاربردبێت، کەسانێک وای لێ تێبگەن ولێکی بەنەوە و خوێندنەوەی بۆ بکەن، کە بە مەبەستی سوکایەتی وام نووسیبێت و ئەو وشانەم بەکارهێنابێت.

نەخێر، هەرگیز، ئەوە مەبەستی من نییە، بەڵام کەسێک دژی فەلسەفە و ئەقڵانیەت و مرۆڤ بوون بێت، لۆژیک بەهەرتەقە و کفر و زەندەقە دابنێت و دژایەتی مۆدێرنێتە و هەر تازەگەریەک بکات و کوشتەی دەستی بیری خوڕافەگەرێتی و، ڕابردوگەرێتی بێت و عەلمانیەت بە بێ ئەخلاقی و چەمکی یەکسانی جێندەری بە بەڕەڵایی پێناسه بکات و لە گۆشەنیگایەکی تەسک و چاڵێکی داخراو لە ڕوانگەیەکی ئیدەلۆژی و دیدێکی مەزهەبی و پەنجەرەی فیقهێکی کلاسیکیەوەو لە چەمەکەکان و شتەکان و مرۆڤایەنی و ژیان بڕوانێت و باوەڕی بە فرەیی نەبێت و پێکەوەژیان ڕەتبکاتەوە و بیەوێ بمانباتەوە دەرەوەی مێژوو و لێنەگەڕێین شان بەشانی شارستانیەت هەنگاو بنێین و
داوای گەڕانەوە بۆ شێوەیه ژیانێکی سەرەتایی و بەدووانەی هەزار وچوارسەت ساڵ لەمەوبەری دوورگەی عەرەب بکات و قەناعەتی وابێت، فلان و فیساری ناو مێژووی عەرەب و سەدەی حەوتەم و هەشتەمی زاینیی هیچیان بۆ ئێمە نەهێشتووەتەوە و هەمو شتێکیان گووتووەو ئەوەی لەسەر ئێمەیە تەنها شوێنکەوتنێکی کوێرانەودامارگیرانەو بێ لام و جیمانەی ئەو سەلەف و پێشینانە بین و ژیانی ئێستا وسەدەی بیست و یەک و سەردەمی شۆڕشی زانستی و شەڕی تەکنەلۆژی و داهێنانی ڕۆبۆت و چوونە سەرمانگ و چی و چی هەمووی دەبێت بکەین بە قوربانی و پاشکۆ و کۆپی فەتواو تێگەیشتنێکی کۆنینەو، مردووی ناو گۆڕ، تەحەکوم بە ژیانی زیندووەکانەوە بکەن و پێمان بڵێن چی بکەین و چۆن بڕۆینە تەوالێت و چی بخۆین و چی شێوازێک بخەوین و چی جلێک بپۆشین و چۆن سەلام بکەین و کەلام نەکەین!
ئێ تۆ ئینجا چاوەڕێ لە منی لیبڕاڵ و هیومانیست دەکەیت، بێم و بەشان و باڵی ئەو بیرکردنەوە ئێکسپایەربووەدا هەڵبڵێم و پەسنی ئەو جۆرە مینتاڵێنت و ئەقڵیەتە بدەم و بە ئیبنولتەیمیەی تیورسەنی هزری توندڕۆی و باوکی ڕۆحی تیرۆرستان بڵێم: سوقراتی سەردەم و سەید قوتبی ڕادیکاڵ بکەم بە ڤۆڵتێر و مارتن لۆتەر و ئیمامی شافیعی بکەم به گۆردانۆ برۆنۆی مێژووی عەرەب و گۆرانی بەشان و باڵی فیقه و مەزهەبە شۆڤێنی و دەمارگیریەکەی و بیرە عروبیەکەی دا هەڵبڵێم و شاباش بەسەر ڕادیکاڵێکی وەکو ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و ئیسلامیست و ئیخوانیزمێکی لە شێوەی حەسەن بخوێنمەوە و به حەکیم و ڕووناکبیر و زاناو پاڵەوان و قارەمانی سەدەی بیستەمی بژمێرم؟!
هەرگیز چاوەڕێی وەها شتێک لەمن نەکەن.
وە ئەو دەستەواژە و وشانەی کەئاماژەیشم پێدا، هەرگیز ناچنە خانەی جوێن، یان سوکایەتی و بێ ڕێزییەوە و لە دنیای نووسین و لای نووسەرانی ئاڕاستە لیڕاڵ و سیکۆلارست و دیموکراسیخواز، بەکارهێنانی ئەو جۆرە وشەو ڕەستەواژانە، لەبەرامبەر هێزە سەلەفیگەراکان و ئیسلامگەراکان، شتێکی زۆر نۆڕمەڵە.
….

١-سورەتی ئەنعام، ئایەتی١٥٢.
٢-هەمان سورەت و هەمان ئایەت.
٣- مەحمود نەجمەدین، گۆڤاری (ڕۆڤار)، ژمارە85، لاپەڕە ٥٣.
٤-ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو، هەڤاڵ کوێستانی،چاپی پێنجەم،2021، لاپەڕه ٦.
٥-مەحمود نەجمەدین، گۆڤاری (ڕۆڤار)، ژمارە85، لاپەڕە لاپەڕە ٥٤.




دەزگا هەواڵگرییەکان چۆن کار دەکەن لەسەر وڵاتانی تر؟.. زانا رەزاق

دەبێ شەڕێک لەنێوان لایەنەکان لە هەموو ووڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ڕووبدات یان ڕوویداوە لە ناو هەموو ووڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی بەو هۆیەوە ڕقێک دەچێنن تا ماوەیەکی زۆر کاریگەری دەمێنێت بەس ئەو گەلە زۆر لێهاتووە کە ئەو ڕق وکینە و دووبەرەکییە نەهێلێت چونکە پەرت بوون و شەڕ دوو خاڵی گرنگن که وا دەکات کۆمەڵگا لەڕووی ئابوری و پێکەوە هەنگاونان کارنەکردن زیانێکی زۆریان لێبدات یان بەشێوەی تر ئەو دوو خاڵە نەمێنێنن ئاشتی و تەبایی لەگەڵ هۆشیاربوونەوە لەوەی کە ئەو ڕق و کینەیە دەستکردە نەک سروشتی یانی بۆیان چاندووین نەک خۆی ئاوا چاندرابێت

تێبینی زۆرێک دەوڵەت و ووڵاتی ڕۆژهەڵاتی جۆرە دەستێوەردانێک لە وڵاتەکانی تر دەکەن ئەمەش بۆ ئەوەی پێشنەکەون یانی تەقینەوە و تیرۆر زۆر دەکەن دواتر هێزەکانی ووڵاتەکە پێکەوە خەریک دەکەن چونکە بۆ ئەوان باشە ئەوان کار دەکەن ئەوانەی پێکەوەش خەریکن هەر بیریان لە کارکردن نیە بەڵکو حەزیان لێییە یەکتر بڕوخێنن زۆر جاریش بەیەک ڕستە دەزگا هەوالگیرییەکان شەڕێک لە ووڵاتی تر دروست دەکەن یانی زۆرێک لەشەڕەکان دەستکردە نەک سروشتی نموونەش ئێراق.

تێبینی تر ئەمە لە زۆرێک ووڵاتە ئەوڕوپییەکانیش ڕوویداوە




باومگارتن.. کاوە جەلال

١- پوختەی ژیاننامە
ئالێکساندەر گۆتلیب باومگارتن ١٧/٦/١٧١٤ وەک پێنجەم کوڕی خانەوادەکەی لە بەرلین هاتە جیهانەوە. باوکی، یاکۆب باومگارتن، قەشە بوو، دایکی، ڕۆزینا ئێلیزابێت، سێ ساڵ دوای زایینی ئالێکساندەر جیهانی بەجێهێشت، پێنج ساڵ دوای ئەویش باوکی. ئالێکساندەر لە لایەن نەنکییەوە بەخێو کرا؛ ساڵی ١٧٢٧ لەتەک براکانیدا گواستییەوە بۆ شاری هالە تاکو لەوێ بەردەوامی بە خوێندن بدات. باومگارتن ساڵی ١٧٣٠ لە زانستگەی هالە وەرگیرا و دەستی کرد بە خوێندنی تیۆلۆگی، فیلۆلۆگیی کلاسیکی، پۆئێتیک و ڕێتۆریک، کە ساڵی ١٧٣٥ تەواوی کرد و بڕوانامەی ماگیستەری پێدرا، پاشان دوای نیو ساڵ بە توێژینەوەیەکی فەلسەفەیی دکتۆرا (“چەند مەرجێکی هەڵبەست”) مۆڵەتی فێرکاریی پێدرا. باومگارتن ساڵی ١٧٣٧ بوو بە پرۆفیسۆری بێکورسی، هەر لەم کاتانەشدا تووشی نەخۆشیی سیل بوو. سەرباری دوورکەوتنەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشی، ساڵی ١٧٣٩ بەرهەمە سەرەکییەکەی بە ناونیشانی “مێتافیزیکا” بڵاوکرایەوە و ساڵی ١٧٤٠ بوو بە پرۆفیسۆری خاوەن کورسی بۆ “دانایی جیهانی و زانستە جوانەکان” لە فرانکفورتی سەر ڕوباری ئۆدەر. ساڵی ١٧٥٠ بەشی یەکەمی نووسینە بەناوبانگەکەی بە ناونیشانی “ئائێستێتیکا” بڵاوکرایەوە. گەرچی تەندروستیی باومگارتن بەردەوام پتر بەرەو خراپی دەڕۆیشت، سەرەڕای ئەوە بەردەوام لە بەشی دووەمی “ئائێستێتیکا”دا کاری دەکرد، کە ساڵی ١٧٥٨ بڵاوکرایەوە. ئەم نووسینە بەتەواونەکراوی مایەوە. باومگارتن ٢٧/٥/١٧٦٢ جیهانی بەجێهێشت. ئەو بە نازناوی “کەشفکەری ئێستێتیک” چووە نێو مێژووی فەلسەفەوە.

٢- باری سێنسێتی بەسەر هونەرەوە

ئایا هونەر چییە؟ ئەمە پرسیارێکی فەلسەفەییە کە باومگارتن دەیکات. پۆئێتیکەکان وەک ڕێبازی هۆنینەوە خۆیان بە ڕێساکانی هێنانەئارای کاری هونەرییەوە خەریک دەکرد، واتا داخۆ چۆن هۆنراوەکە (هەڵبەست، چیرۆک، ڕۆمان، موزیک) چاک بێت. لێ کاتێک باومگارتن دەپرسێت “هونەر چییە؟”، پرسیارەکەی ڕوودەکاتە چییەتیی بوونەوەری هونەر، بەمەش ئەو ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەردەم کێشەی سێنسێتی، چونکە سێنسەکان (حەواسەکان) رۆڵێکی کرۆکی لە هونەردا دەگێڕن. ئێمە بە سێنس دەچێژین، واتا، بە زمانی باومگارتن، توانستی بڕیاردانمان هەیە. گوێ لە چێژتندا بڕیار بەسەر دەنگدا دەدات، ئەوە بە وەرگرتنی یان ڕەتکردنەوەی، کەواتە گوێ دەنگی ساز و نەساز، لەبار و بەد، لە یەکدی جیادەکاتەوە. هەروەها چاو وێنەیەک وەرناگرێت کە بە حساب هینی مرۆڤە، وەلێ پتر لە مەیمون دەچێت. یان لە هەڵبەستدا زرنگەی ساز پێوەرە بۆ کێشی بەیت: “گەر بڕگەی درێژ یان کورتی وشە بە چەشنێک تێکەڵبکرێن کە ئیدی حەزی گوێ چێببێت، ئەوسا بێژتنەکە خاوەنی کێشی بەیتە” (ئائێستێتیکا، پەرەگرافی ١٠١). ئەم بڕیاردانەی سێنسەکان بناغەیە بۆ ڕاستێتی یان چەوتێتی لە هونەردا.
سەرەتا پرسیارێکی فەلسەفەیی لەم پەیوەندییەدا ئەوەیە، کە گەر بابەتێک لە چێژەوە، لە توانستی بڕیاردانەوە، سەرهەڵبدات، ئایا ئەو بابەتە شایانی ئەوەیە کە فەلسەفە خۆی پێوە خەریک بکات؟ ئاخر مەئریفەی فەلسەفەیی تێگەییە، کەواتە خاوەنی گشتێتییە و بۆ نموونە لە بڕیارێکی لۆگیکیی بەم چەشنەدا دێتە دەربڕین: “مرۆڤ بمرە”. سێنسێتی بە پێچەوانەوە تایبەتییە، یان دەرککردنە سێنسییەکان پابەند بە شتی تاکی نێو فەزاوە (ڕاومەوە) سەرهەڵدەدەن. ئەم هەقیقەتەی سێنسێتی لەکاتی پلاتۆنەوە بارێکی قورس بوو بەسەر هونەرەوە. ئاخر هونەر بە دیدی پلاتۆن لە هەژانی ناخەکییەوە دێتەگۆڕێ و ئامانجیشی هەژاندنە. ئەمەش پڕمەترسییە، چونکە هونەرمەند بۆ نموونە وێنەی کورسییەک دەسازێنێت کە دارتاش بە تەختە دروستی کردووە. وەلێ کاتێک دارتاش، پێش ئەنجامدانی ئەو کارە، لەنێو هۆشی خۆیدا لە ئیدێی (واتا لە وێنەی هۆشەکیی) کورسیی ڕوانیوە و پاشان بە کەرەسە (تەختە) لاسایی کردۆتەوە، ئەوا هونەرمەند تەنیا بەو کورسییەی دارتاشەکە دەهەژێت و بە بۆیە لاسایی دەکاتەوە، واتا ئەم ڕووناکاتە “ئیدێ” سەرمەدییەکان، یان لەم پەیوەندییەی ئێرەدا ڕووناکاتە ئیدێی کورسی، بەڵکو پابەندی شتەکانە کە بگۆڕ و تایبەتن بە لەناوچوون. کەواتە لەبەر ئەوەی هونەرمەندان بە دیدی پلاتۆن گرنگی بە “ئیدێ” نادەن، ئەوجا بە کارەکانیان: بە وێنە و پەیکەرە جوانەکانیان، بە هۆنینەوەی ناخهەژێنەر، لە هەمووشیان ستەمتر بە تەمسیلکردن لەسەر شانۆ کە بەڕێیەوە دەمانهێننە پێکەنین یان دەمانخەنە گریان، لە جیهانی ئیدێ دوورمان دەخەنەوە. ئەم گومانە لە سێنسێتی بە درێژایی مێژووی فەلسەفە باڵادەست مایەوە.
باومگارتن سەرەتا ناچارە ئەم بارە بەسەر سێنسێتییەوە، واتا بێتواناییەکەی بۆ مەئریفە، لابەرێت، بۆ ئەم مەبەستەش مۆنادۆلۆگییەکەی لایبنیتس وەردەگرێت و ئەوجا لێرەوە گۆڕان بە ئێستێتیک دەدات وەک لکێکی سەربەخۆی فەلسەفە، یان وەک تیۆرییەکی مەئریفە.

٢-١ مۆنادۆلۆگیی لایبنیتس

پێش لایبنیتس لە فەلسەفەی ڕاسیۆنالیستیدا (واتا هزرینی ئاوەزییانەی مەبەستمەنددا) کە دێکارت بناغەی ڕشت، سێنسەکان وەک نەگونجاو بۆ مەئریفە دادەنران، چونکە زۆر جار بەهەڵەماندا دەبەن. چاو شتێکی ڕەش و دووری بزۆک بە گۆلک دادەنێت، کەچی کاتێک لێی نزیک دەکەوێتەوە دەبینێت کە ئەوە مرۆڤێکی ڕەشپۆشە. بە پێچەوانەشەوە لە ڕاسیۆنالیزمدا گریمانە دەکرا کە ئاوەز بە دیاریکردنی گشتێتییە هەردەم چواندووەکان مەئریفەی ڕاستینەی بوونی هەر شتێکمان پێبدات. سێنسەکان لێرەدا تەنیا رۆڵی نێوەندیار وەردەگرن، ئەویش کاتێک بە دەرککردن پێشبینیی ناڕوون و نائاشکرا لە هۆشی مرۆڤدا دەهێننە گۆڕێ، ئەوجا زەین کاریان تێدا دەکات و تاک تاک ڕوون و ئاشکراییان پێدەدات. لەم ڕەوشەدا زەین و جیهانی ماتەری هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکدییەوە نییە. بەم شێوەیە دەلاقەیەک لە نێوان هزر و سێنسێتیدا، لێرەشەوە: لە نێوان دەروون و لەشدا، ئاوەڵا دەبێت، چونکە لەش بە سێنسەکانیشەوە سەر بە جیهانی ماتەرییە. لایبنیتس بە پێچەوانەی ئەم شێوەیەی بنیاتنانی مەئریفەوە کە لە گشتێتییەکانی ماتماتیکەوە دەردەچێت، گریمانەیەکی مێتافیزیکی دادەنێت تاکو ڕێ لە دوالیزمی هزر و سێنسێتی بگرێت، ئەوجا لەو گریمانەیەوە هزرینی خۆی ئاوەڵا دەکات.
لایبنیتس وەک دەرچەی هزرین گریمانەی گەوهەرێکی (زوبستانسێکی)، یان بوونێکی هۆشەکیی سادەی نەشیاوی دابەشاندن و لەناوچوون دەکات، کە ئەتۆمی جیهانی کردەکییە و ناوی دەنێت “مۆناد” (بە گریکی: “مۆناس”، واتا “یەکانە”). مۆنادەکان یەکەم بنەڕەتن و گریمانەکردنیشیان لەم شێوەیەدا ئەو واتایە دەگەیەنێت کە چیدی ناشێت پرسیار سەبارەت بە هۆکاری هاتنەئارای ئەوان بکرێت، واتا ناشێت بە هزرین زنجیرەیەکی هۆکار-ئەنجام تا بێدوایەکی ببرێت. مۆنادەکان دەرچەن. لێرەدا گەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە بدەین کە لایبنیتس لە شرۆڤەی جیهانی کردەکییەوە (فاکتییەوە) دەگات بەوە کە مۆنادەکان وەک بنەڕەت بچەسپێنێت. ئاخر لەم جیهانەدا تەنیا ماتەری هەیە، لێ ماتەری هەردەم “ئاوێتە”یە، واتا کشاوە، لێرەشدا ئاشکرایە کە هەموو ئاوێتەیەک لە کەرتی “سادە”ی نەکشاو پێکدێت، واتا ئەگرێگاتێکە (کۆمەڵەیەکی پێکهاتووە) لەو ئەتۆمە سادانە. کەواتە دەبێت بە ئاوەز گریمانەی ئەو مۆنادانە وەک ئەتۆمی جیهان بکەین (ئەتۆمیزم).
بێگومان مۆنادەکان ئەزەلی نین، بەڵکو یەکەم مۆناد (گەوهەر)، واتا خودا، لە “هیچ”ەوە ئافراندوونی. خودا پێش کرداری ئافراندن چەند پێشبینییەکی جیاوازی سەبارەت بە جیهانێکی ئافرێنراو هەبوو، ئەوجا لەبەر ئەوەی خودا بەڕەهایی چاکە و تەنیا چاکەی دەوێت، ئەوا لەنێو پێشبینییەکانیدا بڕیار بۆ چاکترینیان دەدات، واتا جیهانێکی ڕێکخراو و هارمۆنییانەی مۆنادی دەئافرێنێت، ئەوجا وەک بناغەی سازاندنی ئەم جیهانە چاکەی ئێمە دایدەنێت (کەواتە لە نێویدا هیچ جێیەک بۆ خراپە / شەیتان تەرخان نەکراوە).
ڕێکخراویی جیهانی کردەکی، پێکهاتەی کەتوارەکەمان، دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکخراوی هارمۆنییانەی مۆنادەکان، چونکە ئەم جیهانە دەرهاویشتەی ئەوانە، بەو هۆیەشەوە کاراییەکی ڕێکخراوی وەرگرتووە و سەرجەم ڕوودانەکانی نێوی یاسامەند و مەبەستمەندن. لەم ڕوانگەیەوە مۆنادەکان، وەک ئافرێنراو، ئافرێنەریی ئافرێنەریان لە خۆ گرتووە، واتا لاسایی بنەڕەتە ئافرێنەرییەکانی یەکەم مۆناد دەکەنەوە و بەمەش لە لایەنی خۆیانەوە دەبن بە ئافرێنەر. هاوکات هەر مۆنادێک کرۆکیانە ئەوە دەژێنێت کە بە هەمان شێوە هەر مۆنادێکی دی سەربەخۆ لە ئەو دەیژێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کە ئەوان پێکرا خۆیان لە هارمۆنیدا دەبیننەوە، بێگومان بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا هەبێت. ئێمە خۆمان دەتوانین لە جیهاندا ببینین کە هیچ شتێکی نێو سروشت لە یەکێکی دیکە ناچێت، ئەمەش بۆ ئەو هەقیقەتە دەگەڕێتەوە کە لێرەبوونی (وجودی) بە خۆ تایبەتی هەر مۆنادێک جیاوازە لە لێرەبوونی هەر یەکێکی دی، وەلێ لە سەرئەنجامی نێوچالاکییەکەیاندا، یان هینی کاریگەریی نێویەکییاندا، بۆ ئێمە ئەوها دەنوێنێت کە هەروەک ئەوان پەیوەندییان بە یەکدییەوە هەبێت، جا گەرچی لە بنەڕەتدا ئەوها نییە.
ڕێکخراوی جیهان هەروەها لەش و دەروونی مرۆڤیش لەخۆدەگرێت، بۆیە پێشبینییە سێنسییەکان و مەئریفەی ئاوەزمەندانەی مرۆڤ سەر بە هەمان ڕێکخراوی جیهانن (بە پێچەوانەی دێکارت کە وەک جودا لە یەک دایاندەنێت). گۆڕانی بەردەوامی مۆنادەکان بنەڕەتی گۆڕانە پسیکۆفیزیکییەکانی ئێمەن. لێرەدا دەگەین بە تێگەی دەرککردن لای لایبنیتس کە ناوی دەنێت “پێرسەپسیۆن” و هاوکات لە “ئاپپێرسەپسیۆن” جیای دەکاتەوە.
پێرسەپسیۆن (دەرککردن) لای لایبنیتس “وروژان” نییە وەک سەرئەنجام، بەڵکو ناوەرۆکی یان وێنەی دەرککردنە. ئێمە بە سێنسەکانمان دەرکی ئەو جیهانە دەکەین کە دەرهاویشتەی مۆنادەکانە. لایبنیتس لێرەدا لە “دەرککردنی بچووک” دەدوێت، واتا لە شعورەکان کە هەستپێنەکراو لەنێو ئێمەدا دێنە ئاراوە. شعورەکان پێشبینیی دیارینەکراون، شێواون. لێ ئاپپێرسەپسیۆن ئاگاییە لەبارەی ناوەرۆکەکانی دەرککردن. ئێمە لە ڕەوشی ئەم ئاگاییەدا مەئریفەی پەرچاوەی ناوەرۆکەکەی دەرککردنمان هەیە، کە مەئریفەیەکی پێکهاتەییە و بەو ڕێیەوە دێتەئاراوە، کە ئێمە ناوەرۆکە دەرککراوەکە بە ئاگالێبوون و یادهێنانەوە دیاری دەکەین و پاشان دەبێت بە هینی خۆمان، چونکە لەنێو پەیوەندیی ئاگاییدا پۆلاندوومانە. کەواتە شعورەکان پێش-پلەی دەرککردنی ئاگامەندن، کە ئێمە پاشان لە کارایی نێویەکییاندا لێیان بەئاگادێین. بە دیدی لایبنیتس ڕووداوی جەستەیی و دەروونی جودا لە یەک لەگۆڕێ نین (وەک لای دێکارت)، بەڵکو هاوڕەون، ئەوان لە یەکدی سەربەخۆن و هاوکات بەپاڵ یەکدییەوەن.
ئێمە بە ئاوەز لەبارەی بنەڕەتی مۆنادیانەی جیهان دەزانین، کەواتە توانستی مەئریفەمان هەیە، جا مەئریفەمان پەیوەند بێت بە کێشە تێگەیی و ماتماتیکییەکانەوە یان بە تەجروبەی زانستییەوە، وەلێ ئێمە هەروەها دەرککردنی سێنسیمان هەیە کە ئەمیش مەئریفەیە، چونکە دەرککردنی ئەو جیهانەیە کە مۆنادییانە بنیاتنراوە، هێندە نەبێت کە ئێمە پەیوەند بە هەردووکیانەوە تەنیا پلەی جیای ڕوون و ئاشکراییمان لە مەئریفەدا هەیە. ئاخر ئاوەز و سێنسەکان مۆنادییانە بنیاتنراون. لەم ڕوانگەیەوە نەک تەنیا مەئریفەی ئاوەزمەندانەی کامیل مەئریفەی “ڕاستینە”یە، بەڵکو هەروەها پێشبینییەکانی جیهانیش کە بە دەرککردنی سێنسیانەی جیهان چێدەبن، پێشبینیی “ڕاستینە”ن، ئەوە سەرباری ناکامیلی و ناڕۆشنی و شێواوییان. ئاوەز کە پێدەزانێت، هەروەها سێنسەکان کە دەرکی شتەکانی نێو جیهانی کردەکی دەکەن، لەو “هارمۆنییە”دا پێکەوەگرێدراون کە خودا لە سەرەتاوە چەسپاندویەتی. مۆنادەکان لاسایی یەکەم مۆناد دەکەنەوە و لەم ڕەوتەشدا بەچاکی گەردوون دەخەنەوە. کەواتە پێشبینی لە پەیوەندییەکی سروشتیدایە لەتەک هەر ئەوەکەیەکدا کە پێشبینی دەکرێت.

٢-٢ ئێستێتیکی باومگارتن

باومگارتن بە وەرگرتنی مێتافیزیکی لایبنیتس دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت کە ببێژێت، چیدی پێویست نییە گومان لە توانستی سێنسەکان بۆ مەئریفە بکەین، هاوکات پێویستە زانستێکی مەئریفەی سێنسی گۆڕان پێبدرێت کە ناوی دەنێت “ئێستێتیک”.
بێگومان لە فەلسەفەدا جەخت لە یەک باڵاترین فۆرمى مەئریفە دەکرێت کە “تێگەیی”ە و لە بڕیارێکی (حوکمێکی) لۆگیکییانەی بەم چەشنەدا بەرجەستە دەبێت: “بازنە خولگەییە”، ئەم مەئریفەیەش پابەندی زەینە و لێی جیانابێتەوە. بە پێچەوانەشەوە ئێستێتیک وەک تیۆرییەکی مەئریفە بەو بابەتانەوە خەریکە کە سێنسین (مەحسوسن) و بەوەش شیاوی دەرککردنن. باومگارتن بۆ جیاکردنەوەی ئێستێتیک لە مەئریفەی تێگەیی، ناوی دەنێت تیۆریی مەئریفەی پلە نزم.
گەر سێنسێتى بەگشتی وەک بەتوانا بۆ مەئریفە دابنرێت، ئەوا دەبێت ئەو سێنسێتییەش کە خۆى بۆ هۆشى جوان ئاوەڵا دەکات، ناو بنرێت مەئریفە. ئاخر “هزرینى جوان”یش کە سپۆنتان (عەفەوییانە) دێتەگۆڕێ، توانستێکى بڕیارە (Urteilskraft) و تێیدا توانستى وێنا و ژیری، زاکیرە و شعور و هزر یەکدەگرن. هەموو بڕیاردانێک دوو لایەن لە خۆ دەگرێت: توانستێکى سێنسی و توانستێکى زەینی (ئینتەلەکتوێلی)؛ یەکەمیان چێژە، دووەمیان لۆگیکە (ئەمە لە خوارەوە ڕووندەبێتەوە). ئەم دوو توخمە بۆ باومگارتن بناغەى ئێستێتیکن وەک تیۆریى مەئریفە.
ئێمە گەرەکە لای باومگارتن ڕەچاوی ئێستێتیکی ڕسکاوی ناخەکی و بەدیهێنراو بکەین. ڕەوشەکانی شێوەی یەکەم بریتین لە: دەرککردن، ئەندێشە، بەهرەی سروشتی، زاکیرە، بەهرەی هەڵبەستڤانی، بەهرەی چێژی چاک؛ لێ ئێستێتیکی بەدیهێنراو (فێربوو) ڕاهێنانە بە توانستە ڕسکاوەکان. ئێمە لێرەدا هاوکات دەبینین کە لە ئێستێتیکی باومگارتندا جارێ هەردوو لایەنی پرۆدوکسیۆن (بەرهەمهێنان) و ڕێسێپسیۆن (وەرگرتن) سەربەخۆ لە یەک دانەنراون، بە واتایەکی دی، جوانێتی تەنیا پرسی هونەرمەند نییە، بەڵکو هینی وەرگریشە و ئێستێتیکەکەی باومگارتن بەبێ جیاکردنەوەیان پێوەیان خەریکە.
بۆ تێگەیشتنی نزیکتر لە “هزرینی جوان” گەرەکە بڕوانین کە چۆن باومگارتن پێناسەی جوانێتی دەکات. ئەو لێرەدا دوو تێز دەچەسپێنێت: جوان ئەوەیە کە لای مرۆڤ سەرسووڕمان دەخاتەوە، لێ هاوکات جوان ئەوەیە کە کامیلە. ئێمە لێرەدا مێتافیزیکی جوانێتیمان هەیە کە باومگارتن پابەند بە تیۆریی ئافراندنەوە (خولقاندنەوە) ئاوەڵای دەکات: چێژ بڕیاردانی ئێستێتیکییە بەسەر “کامیلێتی”ی بابەتەکەدا، بۆیە پێویستە مرۆڤ، کارێک بڕیار بەسەر شتێکدا وەک “جوان” دەدات، ئاگای لەوە بێت کە داخۆ بڕیارەکە ڕاستە یان هەڵەیە. گەر من بەڕێى سێنسەکانمەوە (چاو، گوێ) بڕیار بدەم، پەیوەندم بە چێژەوە، لێ بۆ ئەوەی بڕیارەکەم ئێستێتیکى بێت، نابێت بەپەلە بڕیار بدەم و لێرەشەوە دەرفەت بۆ هاتنەئارای هەڵە بڕەخسێنم. باومگارتن هەر لەم پەیوەندییەدا جەخت لە بنەڕەتێکی دیکە دەکات: نابێت چێژەکە گەندەڵ بێت. چۆن کرداری ئافراندن لای خودا هاوکات مەئریفە و کردارە، بە هەمان شێوە “هزرینى جوان”یش هاوکات مەئریفە و کردارە و جیهان ئێستێتیکییانە پێشان دەدات. پێشاندانی ئێستێتیکییانەی جیهان لە توانستی بڕیاربەسەردادانەوە سەرهەڵدەدات، کەواتە پێشاندانەکە گشتێتیی هەیە، هێندە نەبێت کە لێرە ئاڕاستەیەک ڕووەو شعور و هەست وەردەگرێت. لەم ڕوانگەیەوە گەرەکە جیهان لە پێشبینیکردنى خۆییدا بەگوێرەی هەقیقەتەکەی دیاربدات، واتا لە کامیلێتییەکەیدا، لەم پەیوەندییەشدا ڕێکخستن و هارمۆنى بە هەمەجۆرێتیى جیاواز دەدرێت.
کەواتە بابەتەکان هەروا ئاسان دیاردەی پەتی و سەربەخۆ نین، بەڵکو لە دیاردانیاندا ئاماژە بۆ ئەو شتە دەدەن کە ئەوان بەڕێیەوە دیاردەدەن – بۆ مۆناد. لەم ڕوانگەیەوە چێژ، یان بە زمانی باومگارتن: توانستی بڕیاردان، تایبەتمەندیی هەرکەس نییە، بەڵکو هینی پسپۆرە وەک تاکە دادوەری هونەر، واتا کەسێتییەک کە پەروەردەیەکی (پرۆسەیەکی فێربوونی) تایبەتیی هەیە: ئەو خاوەنی توانستێکى پێگەییوی بڕیاربەسەردادان و چێژێکى پاڵێوراوە، هەروەها چێژێکی ناسک یان ورد، کە ئیدی کاتێک ئەو بڕیار بەسەر جوانێتیدا دەدات، بڕیاردانەکەی بەسەر هەر شعورێکدا نییە کە سێنسەکان هێناویانەتە ئاراوە، بەڵکو بڕیار بەسەر هەست بۆ جوانێتیدا دەدات. لەم هەستەدا تەواوی بابەتەکە دەرکپێدەکرێت، ئەوجا کاتێک پسپۆر بڕیاردەدات: “ئەمە جوانە”، لێرەدا ئەو تەواوی بابەتە بەدیهێنراوەکە دەناسێت. بۆیە ئێستێتیکی باومگارتن تایبەتە بە سەبژێکت: لە هەموو سەبژێکتێکدا جیهان وێنە دەدرێتەوە، یان: بابەتەکان کە تایبەتن بە بڕیاری چێژ، سەرلەنوێ لە مەئریفەدا پێشبینى دەکرێنەوە (وێنادەکرێنەوە)، جا گەرچی ئەوە بە شێوەی جیاواز: بەرهەمهێنەرانە یان وەرگرانە.
چێژ ڕەچاوى کامیلێتیى جیهان وەک جیهانی جوان دیاردەر دەکات. لە جیهاندا شتەکان بەدووی یەکدا دێن تاکو شکۆی خودا دەربخەن. چۆن تیۆلۆگیى ئافراندن لە مەئریفەی خودادا گەرەنتییەک بۆ سەیرورەی جیهان دەبینێت، بە هەمان شێوە باومگارتن لە توانستى بڕیارداندا (چێژدا) بناغەى هێنانەئاراى کاری هونەرى دەبینێت. پرۆسەی هۆنینەوە هەمیشە ڕوونیی پتر و پتری گشتگیر (ئێکستێنزیڤ) دەخاتەوە، ئەوجا لە کۆتاییدا پێشانی دەدات کە ئەم جیهانە بەڕاستی (بەگوێرەی گریمانەکەی لایبنیتس) پێکهاتەیەکی هارمۆنیانەی باڵاترین کامیلێتیی شیاوە، واتا: چاکترینی سەرجەم جیهانە شیاوەکان. هونەر چاو بۆ کامیلێتیی جیهان دەکاتەوە.
بەم شێوەیە هونەر دەبێت بە لاسایی، چونکە باومگارتن ئافراندنی هونەری پابەند دەکات بە کرداری ئافراندنی خوداوە. هەردوو ئافرێنەر، خودا و هونەرمەند، ئەوجا ئافرێنراوەکانیان، لە پەیوەندییەکی ڕێژەییدان: خودا، وەک گشتگیر و مەزنترین، خۆی لە سەرووی مرۆڤەوە، کەواتە لە سەرووی هونەرمەندەوە دەبینێتەوە، بۆیە جیهانی ئافرێنراوی خودا دەبێت بە پێشنموونەی ئافراندنەکانی هونەرمەند: ئەو لاسایی جیهان، سروشت، دەکاتەوە، بێگومان نەک ئەو سروشتە کە کردەکییانە، وەک دیاردەی فاکتی، لەگۆڕێیە، بەڵکو هونەر لاسایی پێشبینییەکی سروشتە لە کامیلێتی و هارمۆنیدا، کەواتە هینی ئەو سروشتەیە کە بنەڕەتی سروشتی فاکتییە: “سروشت و هەڵبەستڤان شتی هاوشێوە دەهێننە ئاراوە، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کە هەڵبەست لاسایی سروشتە” (پەرەگراف ١١٠).
هەڵبەستڤان بە مەئریفەی ورد و هونەری، وردتر و ڕۆشنتر پێشبینیی ئەو سروشتە هارمۆنییە دەکاتەوە کە خودا ئافراندوویەتی، بۆیە باومگارتن پێناسەی هەڵبەست دەکات وەک “بێژتنی کامیلی سێنسی”، بێژتنیش تەنیا کاتێک کامیلە، گەر هاتوو توخمەکانی تەقەلا بدەن بۆ ئەوەی بە مەئریفەی پێشبینییە سێنسییەکان بگەن (پەرەگرافی ٧). جوانی، جا لە لایەن هەڵبەستڤان، وێنەساز یان موزیکسازەوە بهزرێنرێت، سەرئەنجامی پەیوەندییەکی هارمۆنییە، هینی پێکەوەسازیی (کۆنسێنسوسی) پێشبینییەکان لەنێو یەکدیدا و هەروەها هینی دەستوێژەکانیش کە بۆ گوزارشتکردنی ئەوان بەکاردەهێنرێن. گەرچی هونەرمەند ئازادییەکی تایبەتیی هەیە، سەرەڕای ئەوە ناچارە پابەندی یاساکان بێت تاکو بەڕێیانەوە لە ڕاستیی مێتافیزیکی نزیکبکەوێتەوە.
لێرەدا ڕوونتر ئەدگارێکی کرۆکییانەی ئێستێتیکەکەی باومگارتن دەبینین: هەر شتێک ئێستێتیکییانە چەوت بێت، لە هونەردا جێی نابێتەوە. هەر شتێک سێنسەکان تووڕە بکات و بەو هۆیەشەوە نەتوانن قبووڵی بکەن، چەوتە. سەری ئەسپ بە ملی مرۆڤ ناگونجێت – ئێستێتیکی باومگارتن قبووڵی ناکات. هەر لەم ڕوانگەیەوە هەڵبەستڤانێک ناتوانێت ببێژێت: “سەرمای زستان ناخم گەرم دادێنێت چونکە هینی نیشتمانەکەمە”. ئاخر لێرەدا کاراییەکی پێکڤەیی سێنس و لۆگیک (شعور و زەین) لەگۆڕێ نییە. هونەر نابێت لە بنەڕەتی جوانێتی و چاکە و ڕاستێتی دووربکەوێتەوە، بە شێوەیەکی دی ببێژین، هونەر دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە ناکامیلێتی ی مەئریفەی سێنسی کە بۆ باومگارتن واتای ناشرینی دەگەیەنێت.
لە بنەڕەتدا ئەوە ڕۆمانتیکییەکان بوون کە دوای باومگارتن ناشرینیان ‌هێنایە نێو ئێستێتیکەوە. بۆ نموونە فریدریش شلێگل لەدژی تێڕوانینی “چاکە، ڕاستێتی و جوانێتی” لای باومگارتن دەبێژێت، گەر ئەرکی هونەر ئەوە بێت کە “نەزرەی ڕەها” بگەیەنێت، ئەوا ناشێت کایەی هونەر تەنیا جوانی بێت، چونکە ڕەهایەتی (ئەلموتڵەق) پرۆژە پێچەوانەکەش لە خۆ دەگرێت، واتا: خراپە، نالەباری، ناکامیلێتی، وێرانەیی، بەکورتی: ناشرینی. بێگومان گەرەکە لێرەدا ئاماژە بۆ ئەوە بدەین کە باومگارتن لاریی لە هزراندنی یان داڕشتنی ناشرینی نییە گەر هاتوو بە جوانی ڕووبدات، وەلێ بە دیدی ئەو هزراندنی ناشرینی بەناشرینی لە دەرەوەی هونەرە، ئاخر، وەک پێشتر پێشانمان دا، ناکامیلێتیی مەئریفەی سێنسی بۆ ئەو واتای ناشرینی دەگەیەنێت، ئەمەش بەندە بە مێتافیزیکی جوانێتییەوە لای ئەو.
بە هەر حاڵ، هەوڵەکەی باومگارتن بۆ دانانی هونەر لەنێو چێوەی تیۆرییەکی مەئریفەی سێنسیدا کاریگەریی لەسەر سیستەمە ئێستێتیکییەکانی سەدەم هەژدەیەم نواند. ئەو بوو بە پاڵهێزێکی ڕۆشناییەکان. مرۆڤ لە ڕۆشناییەکاندا دەیویست بە داڕشتنی جوانێتی لە زانستدا و بە بەرجەستەکردنی لە هونەردا، “توانستە” لەیەک جوداکانی ئاوەز و سێنسێتی یەکبخات، تاکو بەو ڕێیەوە کاریگەری لەسەر مرۆڤ بنوێنێت بۆ ئەوەی ببێت بە ئێستێتیکی. هەروەها ئێستێتیکی باومگارتن لە ئیدیالیزمی ئەڵمانیدا بوو بە بنەڕەتێک بۆ کارکردنی هەر یەک لە کانت و شێلینگ و هێگل: ئەمان، بەگوێرەی مێتۆدی هزرینی خۆییان، خۆ گرێداو بە باومگارتنەوە پرسەکانی ئێستێتیکیان بە دیارهێنانی جیاوازی تایبەت پتر ئاوەڵا کرد. بۆ نموونە کانت بەڕێزەوە باومگارتنی ناو نا “شارەزایەکی بلیمەت لەنێو مێتافیزیکییەکاندا”، لێ ئەو مێتافیزیکی جوانێتیی ڕەتکردەوە. بە دیدی کانت جوانێتی هیچ بایەخێکی مێتافیزیکیی نییە و تەنیا بەندە بە خودی سەبژێکتەوە. بابەتی بڕیارى ئێستێتیکی (واتا بڕیارى چێژ) بریتییە لە هەست، هەستیش لە لایەنى خۆیەوە کاریگەری لەسەر هاتنەئارای مەبەستى سەبژێکتیڤى دەنوێنێت، کە ڕاستەوخۆ (واتا بەبێ تێگە) پڕحەزانە شعورى پێدەکرێت. جوانێتی مەئریفەمان پێناگەیەنێت، چونکە جوانێتی بەرهەمی گەمەی ئازادی هێزەکانی مەئریفەیە، واتا هینی توانستی وێناکردن و زەین. ئاخر گەر تێگە نەبێت، مەئریفەش نابێت.

——————————–
سەرچاوەکان:
بە کوردی:
ئانێماری گێتمان زیفەرت: ڕێبەرییەک بۆ ئێستێتیک. لە ئەڵمانییەوە: کاوە جەلال. چاپی دووەم. کوردڕاوم ٢٠٢٢.
بە ئەڵمانی:

Baumgarten, Alexander Gottlieb: Ästhetik. Hamburg 2007.
Hauskeller, Michael: Alexander Gottlieb Baumgarten. In: Klassiker der Kunstphilosophie, hg. Stefan Majetschak, München,2005.
Leibniz, Gottfried Wilhelm: Monadologie. Stuttgart 1994.
Ursula Franke, Baumgartens Erfindung der Ästhetik, Münster 2018
Metzler Philosophen Lexikon. Spektrum.de




وه‌فیق سامه‌ڕائی وه‌ك تاوانباری جینۆساید مرد.. عه‌لی مه‌حمووود محه‌مه‌د

وه‌فیق عه‌جیل حه‌مود سامه‌ڕائی 1-7-1947-30-8-2022, سوپا سالاری خانه‌نشین و جێگیری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری عێراقی و تۆمه‌تباری ژماره‌ یه‌كی لیستی داواكراوانی ئه‌نفال له‌ كۆی 423 كه‌سی داواكراوو, سێشه‌مه‌ 30-8-2022 له‌ له‌نده‌ن به‌ نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ مرد.

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن..




پاشخان و هۆکارەکانی قەیرانی حکومەت لە عێراق.. وەرگێڕانی بۆ کوردی: کاوە عومەر

چاوپێکەوتنی خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی

لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جدید ئامادەکراوەتەوە

خەلیل کەیوان: پێکهێنانی هێزی ئایینی لە عێراق گەیشتە قۆناغێکی مەترسیدار. بزووتنەوەكە بە سەركردایەتی موقتەدا سەدر كە لە هەڵبژاردنی ساڵی پێشوودا بە ٧٣ كورسی لە كۆی ٣٢٩ كورسی بردەوە، زۆرینەی پێویستی بۆ پێكهێنانی حكومەت بەدەست نەهێنا و دەستی لە پەرلەمان كێشایەوە. هاوپەیمانی هێزەکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت. نزیكه‌ی ساڵێكه‌ عێراق حكومه‌تی نیه‌. لە هەنگاوێکی نوێدا، رۆژی دووشەممە ٧ی ئەیلول، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە بۆ هەمیشە لە سیاسەت دەکشێتەوە، بەمەش گڵۆپی سەوزی بۆ لایەنگرانی هەڵکرد بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، کە پەرلەمان و کۆشکی سەرۆکایەتی لێیە. جگە لە بەغدا، لایەنگرانی موقتەدا سەدر هێرشیان کردۆتە سەر نوسینگەکانی کەتایب ئەهلی حەق و حزبوڵا لە شارەکانی زیقار و بابل و دیوانیە و بەسرە و ئاگریان تێبەرداون. لە میانی تەقەکردن لە لایەنگرانی سەدر لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، زیاتر لە ٢٥ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆدا باس له‌ ریشه‌ و هۆكاره‌كانی بارودۆخی ئێستای عێراق و ئاسۆ و چاره‌سه‌ره‌كانی كۆتاییهاتنی بەقه‌یرانی عێراق ده‌كه‌ین.
حەمید تەقوایی عێراق لە لێواری شەڕی ناوخۆدایە. هێزە شیعەکانی سەر بە سەدر و هێزە شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی یەکتر بونەتەوە. هۆکاری ئەم قەیرانە لەچیدا دەبینیت؟
حەمید تەقوایی: لە ئاستێکی بنەڕەتیدا هۆکاری ئەم قەیرانە حکومەتی نەتەوەیی-ئایینییە کە دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتوە. حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای دابەشکردنی دەسەڵاتە، لەسەر بنەمای نەتەوە و ئایین لە نێوان سێ هێزدا سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان. ئەمانە بەڕیز لە هێزەکانی کورد و شیعە و سوننە هەڵدەبژێردرێن و تا ئەمڕۆش ئەم دابەشکردنی دەسەڵاتە لە هەموو ئەو حکومەتانەدا بەدی کراوە کە دوای ڕووخانی سەدام هاتونەتە سەرکار. عێراق یەكێكە لەو وڵاتە كەمانەی جیهان كە حكومەتەكەی (پەرلەمان و سەرۆكایەتی کۆمار و سەرۆك وەزیران) بە فەرمی و زۆر بە ڕوونی لەسەر بنەمای دەنگی خەڵك و پرەنسیپی یەك كەس، یەك دەنگ نییە، بەڵكو لەسەر بنەمای هاوسەنگی هێز لەنێوان نەتەوە و ئایینەکاندا لەسەریەک دانراوە.. ئەوەشی بۆ زیاد بکەی کە گەندەڵی و تاوان و هەموو ئەو ئازارانەی کە ئەم حکومەتانە لەعێراقدا هۆکاری بوون. لەم نێوەندەدا کاریگەری و دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی و هێزە بەکرێگیراوە چەکدارەکانیشی ئەو فاکتەرەیە کە ئەم دۆخە ڕەشە خراپتر دەکات.
کۆمەڵەی ئەم هەلومەرجانە دۆخێکی لە عێراقدا خوڵقاندووە کە بە بڕوای من بنەمای قەیرانی حکومەتە لەو وڵاتەدا. خەڵکی عێراق ماوەیەکی زۆرە کە ئەم دۆخەیان ناوێت. خەڵک بە ڕوونی ڕایانگەیاند کە پێویستە ئەو هێزە ئایینی-نەتەوەیانە لە دەسەڵات دووربخرێنەوە لەو ڕاپەڕینە جەماوەرییەدا کە بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر یان تەشرین ناسرا و لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ەوە چەند مانگێک بەردەوام بوو. ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ده‌بینین که‌ گرووپه‌ ئاینییه‌کان ته‌نانه‌ت له‌ سوپاکه‌ی هێزه‌ شیعه‌کانیشدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، که‌ هێزه‌کانی موقته‌دا سه‌در له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی ڕیزیان گرتووه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک ده‌یکات هەموو ئەمانەیان ناوێت ولە دژی هەموویان هاتوونەتە سەر شەقامەکان.
هێزێكی چارەنووسساز لە كەشوهەوای سیاسی عێراقدا، دەسەڵاتی شەقام و ناڕەزاییە، كە بۆ یەكەمجار چەند ساڵێك پێش شۆڕشی تشرین سەری هەڵدا، لە هاوینی ٢٠١٥ و لە ساڵانی دواتردا، لە شارە جیاجیاكاندا، لە بنەڕەتدا ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە گەندەڵی لە لایەنە حکومییەکان و دروشمی “نە شیعە و نە سوننە” “حکومەتی مەدەنی” بەردەوام بوو. لەم دۆخەدا موقتەدا سەدر کە بەشێکە لە حکومەت، بە سواری شەپۆلی ناڕەزایی خەڵک هەوڵ دەدات فراکسیۆنی رکابەر لە مەیدان دەربکات. بە بڕوای من ئەو ململانێیەی ئێستا کە وایکردووە حیزب و فراکسیۆنەکانی حکومەت لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو تەنانەت نەتوانن حکومەت پێکبهێنن، لە بنەڕەتدا دەرئەنجامی ناڕەزایەتی بەردەوامی خەڵکە لە دژی تەواوی سیستەمەکە وحکومەتی ئایینی-نەتەوەی دەسەڵاتدارە.
خەلیل کەیوان: موقتەدا سەدر خۆی رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە قەیرانی ئەم دواییەی حکومەتدا. داواشی لە لایەنگرانی کرد لە پەرلەمان دەربچن و داوای هەڵبژاردنی نوێی کرد. لەسەر چی شەڕ دەکەن؟ ئایا پەیوەندی بە خواستنی پشکی دەسەڵاتەوە هەیە یان بابەتی دیکەی تێدایە؟
حەمید تەقوایی: ئەمە کێشمەکێشێکە بۆ بەدەستهێنانی بەش لە دەسەڵاتدا. لەسەر بنەمای ناکۆکی لەسەر پێگەی باڵای دەسەڵاتە، بۆیە پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە موقتەدا سەدر یەکێک بووە لە هێزە شیعەکان کە بەتەواوی سەر بە کۆماری ئیسلامی بووە. لەگەڵ بەرفراوان بوونی نفوزی کۆماری ئیسلامی لە عێراقدا هاتە مەیدان و جێگەیەکی لە سیاسەتدا دۆزیەوە. موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا سه‌ره‌تا له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا وه‌ستا و ته‌نانه‌ت هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشی له‌ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكدا په‌یوه‌ندییان به‌ هێزه‌كانی حكومه‌ت و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامیەوە كرد. له درێژه ی هه ڵمه ته جه ماوه رییه كاندا، لەکۆتاییدا هێدی هێدی زانی كه چیتر به رژه وه ندی ئه ولە نیزیكبوونەوە له كۆماری ئیسلامیدا نییه و هه وڵی دا خۆی له كۆماری ئیسلامی جیا بكاته وه . داواکارییەکی جەماوەری خەڵک بریتی بوو لە بڕینی دەستی کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخی سیاسیی عێراق، کە بە دروشمی “بغداد حرە حرە، ئێران، برە برە” (بەغدا، ئازادە، ئازادە؛ ئێران بۆ دەرەوە، بۆ دەرەوە) هاواریان دەکرد ).
ئەم دۆخە وایکرد موقتەدا سەدر لەوە تێبگات کە بە شوێنکەوتنی کۆماری ئیسلامی ناگاتە هیچ شوێنێک و نابێت گرەو لەسەر ئەسپێکی دۆڕاو بکات. بەو جۆرە حسابانە ڕووبەڕووی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بووەوە و ئەمەش وایکرد لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا زۆرترین کورسی بەدەست بهێنێت.
مانۆڕەکانی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر و لایەنگرانی لە داگیرکردنی پەرلەمان و دواتر جێهێشتنی پەرلەمان و پێشنیارکردنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و نوێکردنەوەی هەڵبژاردن و هتد، لەسەر ئەم سەرکەوتنەی لە هەڵبژاردنەکاندامەزراوە. کۆماری ئیسلامی کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوودا دۆڕاوە، لە کۆمەڵگای عێراقدا هێندە بوتە شوێنی نەفرەتی خەڵکی عێراق کە موقتەدا سەدر پێی وایە بە جیاکردنەوەی ئەکاونتەکەی لە فراکسیۆنەکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی دەتوانێت ڕۆڵێکی باڵادەست و چارەنووسساز لە دیاریکردنی حکومەتی عێراقدا بگێڕێت. بۆیە وەک ئاماژەم پێدا، ئەزموونی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی چەند ساڵی ڕابردوو، لە هاوینی ٢٠١٥ تا ئەمڕۆ، نیشانی دەدات کە هیچ کام لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان ناتوانن قەیرانی حکومەت لە عێراق چارەسەر بکەن.
خەلیل کیوان: باست لەوە کرد کە سەدر لە ڕاستیدا بەکردوە لە دامێنی کۆماری ئیسلامیەوە پێی گرتوە و لەلایەن ئەوەوە بەرەو پێشەوەی شانۆ ڕاکێشرا. ئەم ڕەوتە لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە حکومەتی عێراقدا بووە و هەر بۆیە بەشێکە لە کێشەی خەڵکی ئەو وڵاتە. خەڵک لە شۆڕشی بەناوبراو بە تەشرین (ئۆکتۆبەر)دا هێرشیان کردە سەر نووسینگەکانی هێزەکانی سەدر و ئاگریان تێبەردا. ئایا سەدر لە ژێر کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەردا خۆی لە کۆماری ئیسلامی دوور خستۆتەوە، یان لەسەر بنەمایپرەنسیبێک کە خۆی هەیەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ناگاتە ڕێککەوتن؟ ئایا جیاوازی راستەقینە لە نێوان سەدر و كۆماری ئیسلامیدا نییە؟
حەمید تەقوایی: جیاوازییان لەسەر نفوز و دەسەڵاتی ئەوانە لە عێراقدا. من پێموانییە بنەما سیاسییەکان یان بەرنامەی سیاسی و پرەنسیبە سیاسییەکان بۆ هیچ کام لەمانە گرنگ بن. كۆماری ئیسلامی دەیەوێت كاریگەری خۆی لە عێراق جێگیر بكات و سەرۆك كۆمار دابنێت و سەرۆك وەزیران دابنێت و لە پەرلەمان كاریگەری زیاتری هەبێت و موقتەدا سەدریش دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لە دژی كۆماری ئیسلامی فراوان بكات. بەڵام وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد، ئەوەی لە عێراقدا یەکلاکەرەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت نییە، بەڵکو دەسەڵاتی ناڕەزایی جەماوەری خەڵکە. لە ڕاپەڕینی ساڵی ٢٠١٥ و ڕاپەڕینەکانی دواتر و بە تایبەت لە شۆڕشی ئۆکتۆبەردا خەڵک ڕایانگەیاند کە پێویستە گروپە ئایینییەکانی سوننە و شیعە واز لە حکومەت بهێنن. دروشمی ئەوان بریتی بوو لە “نە سوننە، نە شیعە، حکومەتی مەدەنی”. خەڵک ڕایانگەیاند کە پێویستە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکانی دەسەڵاتدار لە عێراق بڕۆن. ڕایانگەیاند کە هەموو ئەو هێزانە گەندەڵن، هەموویان تاوانبارن، و دژی هەموویان بە هێزەکانی موقتەدا سەدر و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و هەموو فراکسیۆنە شیعەکان و سوننەکان و کوردیەکان و هتد، کە لە پەرلەمان، لە سەرۆکایەتی کۆمار، و لە حکومەت، و سەرۆک وەزیرانێکەوە ئامادە بوون، هەستان و ئاگریان لە نووسینگەکانی ئەو هێزانە و کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی و بارەگاکانی هێزەکانی موقتەدا سەدر لە شارە جیاوازەکان بەردا . ئەم بزووتنەوەیە بۆ چەندین مانگ لە عێراقدا بە بەبەهێزییەوە بەردەوام بوو.
ئەم دۆخە وایکرد موقتەدا سەدر لەوە تێبگات کە چیتر ناتوانێت لە پاڵ کۆماری ئیسلامی بوەستێت. داواکارییەکی گرنگی خەڵک، لە پاڵ دروشمی “نە حکومەتی مەدەنی نە سوننە و نە شیعە”، دەرکردنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بوو لە عێراق. كۆماری ئیسلامی رۆڵی راستەوخۆی لە سەرکوتی خەڵكدا گێڕا و لەگەڵ حكوومەتی مالیكی لەگەڵ هێزە نیزامییەكان و نیمچە سەربازییەكانی وەك حەشدی شەعبی و كەتائیبی حزبوڵادا دەستیان بۆ سەکوتی لە خەڵكی دەبرد. داخوازی خەڵک بۆ دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە عێراق لە راستیدا ناڕەزایەتییەکی راستەوخۆ بوو لە دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی دەسەڵاتدار لە عێراق. موقتەدا سەدر کە خۆی لە سەرکوتکردنی خەڵکدا بەشدار بوو، وردە وردە دانی بەوەدانا کە چیتر ناتوانێت پەیوەندی بە کۆماری ئیسلامیەوە هەبێت. بۆیە هەڵوێستی خۆی گۆڕی و داوای کشانەوەی “هێزە بیانییەکان”ی لە عێراق کرد و ڕووبەڕووی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بووەوە. تەنانەت ئیدیعای کرد کە ڕوبەڕوی گەندەڵیەکانی حکومەتدا دەبێتەوە، کە خۆی بەشێک بوو لێی! و بەم شێوەیە پێگەیەکی کاریگەرتر و باڵاتری بە بەراورد لەگەڵ هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دۆزیەوە.
هه‌روه‌ها پێویسته‌ بگوترێ که‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بارودۆخی ناوچه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک بوو که‌ کۆماری ئیسلامی به‌ره‌به‌رده‌ کاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ستدا و پێگه‌یه‌کی لاوازتری دۆزییه‌وه‌. لێرەشدا بزووتنەوەی خەڵکی عێراق رۆڵی گرنگی هەبوو. ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵک لە دژی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی و داخوازی ڕاشکاوانە بۆ دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە عێراق گورزێکی گرینگی لە کاریگەریی کۆماری ئیسلامیی لە عێراق و ناوچەکە دا. موقتەدا سەدر لەم لێدانەدا کشایەوە و ویستی سواری ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتی خەڵک بێت و خۆی دووپات بکاتەوە. په یوه ندییه كانی نێوان هێزه كانی حكومه ت له عێراق به هۆی ئه و بارودۆخانه وه دروست ده بووە.
خەلیل کەیوان: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد ناوچەی سەوز بەجێبهێڵن، بەرهەم ساڵح و کازمی ستایشیان کرد و ڕایانگەیاند کە کەسێکی بەرپرسیارە و باسی پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان کرد، کە ئەمەش یەکێکە لە خواستەکانی موقتەدا سەدرە. پێت وایە سازشێک هەبووە؟
حەمید تەقوایی: چەند رۆژێك لەمەوبەر موقتەدا سەدر رایگەیاند، لە سیاسەت دەكشێتەوە و نوسینگەکانی دادەخات. بەڵام دوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، وەک لە سەرەتادا ئاماژەت پێکرد، لایەنگرانی هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و کۆشکی سەرۆک کۆمار و ناوەندەکانی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە شارە جۆربەجۆرەکان و نائارامی لە عێراق چڕتر بووەوە.
لەلایەکی دیکەوە موقتەدا سەدر سوورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکان بەو هیوایەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زۆرینەی بەرزتر بەدەست بهێنێت. ئێستا دوای راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی سەدر، فراکسیۆنی بەرامبەر بە خۆشیەوە ئەم داوایەی نیشانداوە و باس لە ئەگەری نوێکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات. موقتەدا سەدر هەروەها دەڵێت حەشدی شەعبی کە تا دوێنێ هێزەکانی لەگەڵیدا شەڕیان دەکرد، بە هێزێکی گەل دەزانێت و تەنیا کێشەی لەگەڵ فەرماندەکانیان هەیە! وا دیارە سازانێک کراوە، واتە هەمووان ڕازین لەسەر نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکان و لە بەرامبەردا موقتەدا سەدر هێزەکانی خۆی ڕادەگرێت و لە شەقامەکان کۆیاندەکاتەوە.
هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمە یەکەمجار نییە موقتەدا سەدر بانگەشەی کشانەوە لە سیاسەت دەکات. لە ٩ ساڵی ڕابردوودا حەوت جار لە دۆخێکی هاوشێوەدا ڕایگەیاندووە کە مەیدانی سیاسەت جێدەهێڵێت! ئەمە لە ڕاستیدا مانۆڕێکی سیاسییە و دەتوانرێت بە “بەردەوامی سیاسەت بە شێوازی دیکە” ناوببرێت.
لە هەر حاڵەتێکدا وا دیارە موقتەدا سەدر توانیبێتی ڕکابەرەکانی ناچار بکات کە داوا سەرەکیەکەی ئەو قبوڵ بکات کە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکان. بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنیش نوێ بکرێتەوە، پرسی قەیرانی حکومەت لە عێراق چارەسەر نابێت. وەک لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، کۆمەڵگای عێراقی دەسەڵاتی هێزە نەتەوەیی و ئایینییەکان قبوڵ ناکات و ئەم جۆرە مانۆڕ و گەمە سیاسییە لەنێوان نوخبەکاندا بەشوێنێک ناگات. خەڵک دەیانەوێت حیزب و گروپە شیعەکان و سوننەکان، هێزە ناسیۆنالیستە جۆراوجۆرەکانی کورد و بەکرێگیراوە چەکدارەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی کە هەموویان بوونەتە هۆی گەندەڵی و تاوان لە عێراقدا، لە حکومەت و کۆمەڵگای عێراق دوور بخرێنەوە. تا ئەم داوایەی خەڵک جێبەجێ نەکرێت، قەیرانی حکومەت لە عێراق بەردەوام دەبێت.
خەلیل کەیوان: کاتێک سەیری دیمەنی سیاسیی عێراق دەکەیت، ئەوە هێزە ئاینییەکانن، بەتایبەتی هێزە شیعەکان، یاریی چی مەیدانە کەن. بزووتنەوەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر سێ ساڵ لەمەوبەر بە داخوازییەکانی وەک دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، دامەزراندنی حکوومەتێکی مەدەنی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەروەها بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی، کاریگەریی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق دانا. ئیستا دۆخی ئەم زبوتنەوەیە چییە کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی؟ لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا نزیکەی لە سەدا ٦٠ی خەڵک کە هێزی شۆڕشی ئۆکتۆبەرن، بەشدارییان نەکردووە. ئەم هێزە چۆن دێتە مەیدان و چ رۆڵێکی هەیە لە ئایندەی عێراقدا؟
حەمید تەقوایی: هەروەك وتت بزووتنەوەی جەماوەری ناسراو بە شۆڕشی ئۆكتۆبەر كەمی كردووە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دوور خراوەتەوە، یان تەنانەت كاریگەری ناڕەزایی خەڵك لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئەو وڵاتە لاواز بووە. لە عێراقدا خواست و مەیلی قووڵی کۆمەڵگا بەرانبەر بە تەواوی سیستەمی دەسەڵاتدار فاکتەرێکی سیاسی گرنگە. لەماوەی ئەو بزووتنەوەیە جەماوەرییەدا کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دەستی پێکرد و چەند مانگێکی خایاند، ئەو خەڵکەی کە چەندین جار هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژ بە هەموو پارت و فراکسیۆنە دەسەڵاتدارەکان بە کورد و سوننە و شیعەکانەوە دەدا، هاواریان دەکرد “نە شیعە، نە حکومەتی مەدەنی “. ، ڕایانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی هاوبەشی حکوومەتی عێراقە لە سەرکوتکردن و کوشتنی خەڵک و هاواریان کردووە کە “دەبێت کۆماری ئیسلامی دەربکرێت”، هێشتا ڕۆڵێکی کاریگەریان لە هەلومەرجی سیاسی ئەو وڵاتەدا هەیە. ئه‌مڕۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ شه‌قامه‌دا نییه‌، به‌ڵكو وه‌ك فاكته‌ر و هێزێكی سیاسی گرنگ، كاریگه‌رییه‌كانی له‌ كۆمه‌ڵگای عێراقدا دیاره‌. دەکرێ بە دڵنیاییەوە بڵێین بەبێ ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر قەیرانی حکوومەت لە عێراق بەم شێوەیە ڕووی نەدەدا. ئەگەر ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەرییانە نەبوایە کە تەواوی سیستەمی دەسەڵاتداری هەژاند، حیزب و فراکسیۆنە نەتەوەیی و ئایینییەکان کێشەیەکی ئەوتۆیان لە حکومەتدا نەدەبوو. دەست بە دەست نانیان دەخوارد و چاپیان دەکرد و فەرمانڕەواییان دەکرد. ئەوە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بوو کە ئەم هێزانەیان بەو شێویە بەردایە گیانی یەکتر و پرۆسەی هەڵبژاردنی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی هێنایە وەستان و ئاگری ململانێ و شەڕی دەسەڵاتی نێوان ئەو هێزانەی کە تا دوێنێ یەکگرتو و پێکەوە بوون، خۆشکرد. قەیرانی حکومەت لە عێراقدا ڕەگ و ڕیشەی لە پەیوەندی نێوان حکومەت و کۆمەڵگادا هەیە، نەک پەیوەندی نێوان حکومەتەکانی نێوان گروپە جیاوازەکان. ئەمەی دووەمیان بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگا لەگەڵ تەواوی حکومەتەوە دروست دەبێت.
لەم نێوەندەدا، لەو کاتەوەی خەڵک لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیوە، پێگەی هێزە یەکگرتووەکانی لاواز بووە. یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەمە ئەوە بوو کە هاوپەیمانی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوودا تەنیا ١٤ کورسی بەدەستهێنا و هێزەکانی لایەنگری موقتەدا سەدریش ٧٣ کورسییان بەدەستهێنا. ئەم دۆخە سووتەمەنی ئەم وەهمەی لە چاوی موقتەدا سەدر و لایەنگرانی داوە کە شەقام هی ئەوانە، وەک ئەوەی جەماوەری خەڵک لایەنگری ئەوان بن و هەر بۆیەش دەتوانن لەم گەمەی خەباتی دەسەڵاتەدا سەربکەون. لە کاتێکدا کۆمەڵگا ڕایگەیاندووە کە پێویستە هەموو هێزە ئایینییەکان چ شیعە و چ سوننە لە دەسەڵات دووربخرێنەوە.
بەڕای من ئەو هەڵسەنگاندنەی کە موقتەدا سەدر ئێستا کۆنترۆڵی کۆمەڵگای هەیە و بە ڕواڵەت دەتوانێت دۆخەکە هێور بکاتەوە هەڵەیە. تەنانەت ئەگەر خواستی ئەو بۆ نوێکردنەوەی هەڵبژاردن جێبەجێ بکرێت و سەرۆک وەزیران لە نێو لایەنگرانی خۆی دەستنیشان بکرێت، قەیرانی حوکمڕانی لە عێراق کۆتایی نایەت. لە سەردەمی شۆڕشی تشرین یەكێك لە ئامانجەكانی هێرشەكانی خەڵك نوسینگەكانی هێزەكانی سەر بە موقتەدا سەدر بووە و ئەمڕۆش موقتەدا سەدر دەبێتە ئامانجی راستەوخۆی خەڵكی ناڕازی كاتێك ئۆپۆزسیۆن جێدەهێڵێت و دەستی باڵای لە حكومەتدا دەبێت. وەک لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، ناڕەزایی گەلی عێراق تەنیا لەسەر ئەمە یان ئەو لقە شیعە یان سوننە نییە، خەڵک هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو هێزانەیان دەوێت، حکومەت و کۆمەڵگەیەکی مەدەنییان دەوێت، هەروەها دەسەڵات وەرگرتن لەلایەن کەسێکی وەک موقتەدا سەدرەوە سەد و هەشتا پلە دژی ئەم خواستە بنەڕەتیەی خەڵکە.
بەم باوەڕەوە دەتوانین بڵێین هەرچەندە ئەمڕۆ بزوتنەوەی ئۆکتۆبەر لە شەقامەکاندا نییە، بەڵام وەک فاکتەر و هێزێکی سیاسی لە عێراقدا ئامادەیە، یەکلاکەرەوەیە و بێ گومان هەر ئەم هێزەیە کە دواجار داهاتووی عێراق دیاری دەکات .
خەلیل کەیوان: لە ئێستادا هێزە ئایینیەکان و بەتایبەتی شیعە لە عێراق چالاکن. بزوتنەوەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە نییە و نابینرێت. له‌م دۆخه‌دا ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ چییه‌ كه‌ ده‌بێت بخرێته‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق بۆ رزگاربوون له‌م هێزه‌ نه‌ته‌وه‌یی-ئایینیانه‌؟
حەمید تەقوایی: بەڕای من خاڵی لاوازی سەرەکی ئەو بزووتنەوەیە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دەستی پێکرد ئەوەبوو کە حیزب و ڕێکخراو و ڕووخسارێکی دیاریکراوی نەبووە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش نەیتوانی وەک پێویست ڕۆڵ لە سیاسەتدا ببینێت. بزووتنەوە جەماوەریەکان و ناڕەزایەتی شەقام، ئەگەر لەلایەن حزبێک یان هێزێکی سیاسی ڕێکخراوەوە نوێنەرایەتی نەکرێت، ئەگەر کەسایەتییەک یان هێزێکی سیاسی لەسەر گۆڕەپانەکە نەبێت کە نوێنەرایەتی داواکاری و مەیلە ڕادیکاڵەکانی خەڵک بکات و ڕێگە بە هێزە کۆنەپەرستەکان نەدات وەک بزووتنەوەی موقتەدا سەدر ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بۆ مەرامی خۆیان بەکار بهێنن.، ئەوان ناگەنە هیچ شوێنێک. ئه‌م کەم ‌بوونه‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كییه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراقدا. ئەمڕۆ هێزە کۆمۆنیستەکان بە تایبەتحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق کە خاوەنی هەڵوێستی ڕادیکاڵ و ڕوونن، چالاکن، بەڵام بەداخەوە هێشتا دوورن لەوەی ببنە هێزێکی کۆمەڵایەتی کە لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بەشدار و کاریگەر بێت. کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراقدا دەبێ هەوڵ بدات ببێتە دەنگ و نوێنەری بزووتنەوەی عەلمانی و دژە نەتەوەیی-ئایینی لە عێراقدا.
کێشەی بنچینەیی خەڵکی عێراق لەم ساتەدا ڕزگاربوونە لە حکومەتە ئاینییە نەتەوەییەکان و دامەزراندنی حکومەتێکی عەلمانی و بە بڕوای خودی گەلی عێراق “مەدەنی”. ئەم ئەڵقە سەرەکییە دەبێ لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە وەربگیرێت چونکە تەنها کۆمۆنیستەکان نوێنەرایەتی مەدەنی و کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەتی غەیرە قەومی نائاینی لە عێراق دەکەن ئەمڕۆ. ئاینی و نەتەوەی دەسەڵاتدار هەموویان بەشێکن لە کێشەی قەیرانی حکومەت لە عێراق نەک چارەسەر. لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیران و چەقبەستوویی حکومەتی عێراقدا، هێزە کۆمۆنیستەکان بە تایبەت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق، دەبێت ئاڵای شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەرز بکەنەوە و پێناسەی بکەن و پلاتفۆرم و بەیاننامە و میساقەکەی، لە سۆشیال میدیادا دابڕێژن و ڕایبگەیەنن و لە میدیا جیاجیاکاندا.ڕەنگدانەوەی دەنگی ناڕەزایی کۆمەڵگای عێراقی، وەستانەوە لە دژی هەموو ئەو هێزە ئایینییە نەتەوەییانەی کە خەڵکی عێراقیان خستۆتە ناو چاڵی تاریکەوە، لەوانەش فراکسیۆنە شیعەکان و سوننەکان و کوردستانییەکان و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی و موقتەدا سەدر و هتد.. حکوومەتی “نا شیعە، غەیرە سوننە، غەیرە قەومی” و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کە خەڵکی عێراق دەیەوێت مانای راستەقینەی بداتێ. بەڕای من ئەمە گرنگترین ئەرکە کە ڕووبەڕووی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان دەبێتەوە، بەتایبەت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق.
٣١ی ئابی ٢٠٢٢




جه‌سته‌ی كوژراو، فیكری ئازاد *.. به‌ختیار محه‌مه‌د

جه‌سته‌ ده‌كوژرێ، به‌ڵام فیكر ناكوژرێ. تازه‌ با جه‌سته‌ی سه‌لمان روشدی بكوژن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن فیكری (ئه‌ده‌بی) سه‌لمان روشدی بكوژن. تازه‌ ئیتر ڕۆمانی ئایه‌ته‌ شه‌یتانییه‌كان بووه‌ فیكر (فیكری هه‌موو جیهان)، هه‌رگیز ناكوژرێ (فیكرێك، كه‌ زۆر گه‌وره‌تر، زۆر بێ سنوورتر له‌ جه‌سته‌ی سه‌لمان روشدی). سه‌دان و هه‌زاران ساڵه‌ جه‌سته‌ ده‌سووتێندرێ و ده‌كوژرێ، به‌ڵام هه‌رگیز فیكر (فیكری داهێنه‌ری ئازادیخواز) ناكوژرێ. سه‌لمان روشدیش ئه‌و فیكره‌ ئازادیخوازه‌ داهێنه‌ره‌یه‌، كه‌ هه‌رگیز ناكوژرێ.

ڕاستییه‌كه‌ی، كه‌ جه‌سته‌ تیرۆر ده‌كرێ، فیكر گه‌وره‌تر ده‌بێ و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌موو دنیاش داگیر ده‌كا (به‌نموونه‌: ئێمه‌ پتر له‌ دوو هه‌زار ساڵه‌ گوێ له‌ حیكایه‌تی مه‌رگی تراژیدیی سوكرات و مه‌سیح ده‌گرین؛ ئه‌و مه‌رگه‌ی، كه‌ گه‌وره‌ترین دوو فیكری فه‌لسه‌فی و میتافیزیكی – لاهووتی له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌رهه‌م هێناوه‌). له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا كاتێك – به‌نموونه‌ – سه‌رده‌شت تیرۆر ده‌كرێ، ئه‌و له‌ جه‌سته‌یه‌كی نه‌ناسراوی بچووكه‌وه‌، ده‌بێته‌ فیكرێكی (ڕۆحێكی) گه‌وره‌ و فه‌زای هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ داگیر ده‌كا و ته‌نانه‌ت سنووری وڵاتیش ده‌به‌زێنێ و ناسنامه‌ تراژیدییه‌كه‌شی – له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه‌ – به‌ هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

جه‌سته‌ بۆیه‌ تیرۆر ده‌كرێ، تا فیكر به‌ند بكرێ؛ به‌ڵام ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی، كه‌ جه‌سته‌ تیرۆر ده‌كرێ، فیكر نه‌ك هه‌ر به‌ند نابێ، به‌ڵكو ئازادتر و گه‌وره‌تر ده‌بێ. فیكر ساته‌وه‌ختێكه‌ داهێنان ده‌كا و ئیشی به‌ جه‌سته‌ نییه. ئا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا فیكر وه‌ك بوركان ده‌ته‌قێته‌وه‌ و ئاگری ساته‌وه‌ختی هه‌ڵایسانی شۆڕشی داهێنانه‌كه‌ی (یانیش دركاندنی حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی)، هه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ داده‌گرێته‌وه‌، به‌ دۆست و نه‌یاره‌كانیه‌وه‌ (ئیدی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا فیكر په‌كی له‌سه‌ر جه‌سته‌ ناكه‌وێ). هه‌موو ئه‌و بیریار و ئه‌دیب و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه‌ی، كه‌ له‌ مێژوودا تیرۆر كراون، بوونه‌ته‌ فیكری (ڕۆحی) مه‌زنی نه‌مری هه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی… به‌ڵێ، سوكراته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن: ئه‌و كاتانه‌ی، كه‌ بۆ دنیای تاریكمان،‌ ده‌بنه‌ سووته‌مه‌نیی داگیرساندنی چرای گه‌شی حه‌قیقه‌ت.

به‌ختیار محه‌مه‌د




بۆچی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید١٩، مردن لە نێو منداڵانی کچ دا بە ڕێژەی ٥٧٪ زیادی کردووە !؟.. ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی

تێبینی: ماڵپەڕی ذی ئێکسپۆوز ماڵپەڕێکە کە زیاتر بەلای راستڕەویدایەو زیاتر لەو نێوەدا بابەتەکانی دەنووسێت..بۆی هەیە لایەنی چەپ و لیبڕاڵ و لایەنگرانیان زۆر لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نەبن. بەڵام ئەوەی من کە کردوومە بەکوردی ئەوەیە کە لای منیش هەر بۆتە پرسیار کە بۆچی دەبێ کاریگەری نەرێنی ڤاکسینی فایزەر لەسەر منداڵانی کچ زۆرتر بێت وەک لە سەر منداڵانی کوڕ؟ هەروەها من لایەنگری ئەوبۆچوونەم کە پێی وایە و دەڵێت کە دەرمانسازەکان و کۆمپانیا گەورەکانی دەرمانسازی لە پێناو قازانجی خۆیاندا ژیان و سەلامەتی ئیسانەکانیان بەلاوە پلە دووەمە. هەر بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بۆچوونەی خۆشم من لێرەدا لینکی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی وێسترن دادەنێم کە لە دژی پێدانی ڤاکسین ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئەو خوێندکارانەش دەڵێن مەسەلەکە پەیوەندی بە قازانج و کەڵەکەکردنی سەرمایەیە لە لایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەرمانسازی. هەر بۆیەش لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ خوێندکارانی زانکۆی وێسترن لە شاری لەندەن لە پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەدا دەستیان بە ناڕەزایی دەربرین کرد بە هۆی بڕیارێکی سەرۆکایەتی زانکۆکە کە دەبێ پێش دەستپێکردنەوەی دەوام هەموو خوێندکارەکان ڤاکسینیان لێبدرێتەوە..خوێندکارەکانیش بەم بڕیارە ڕازی نین و وای دەبینن کە کۆمپانیا گەورەکانی دەرمان بۆ قازانجی خۆیان لە پشتی ئەم کارەوەن.. لە کۆتایی نووسینەکەدا .لینکی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆم داناوە ..(ح . ڕ)
ڕێژەی مردن لە نێو کجآنی گەنج دا لە پێش ڤاکسین پێداندا هاوتەریب بووە لەگەڵ تێکڕای ڕێژەی پێشبینیکراو لە داتای پێنج ساڵدا. بەڵام بە پێی شیکردنەوەیەک بۆ زانیاریە فەڕمیەکان کە لە لایەن فەرمانگەی ئاماری نیشتیمانییەوە ئامادەکراوە، نیشانی دەدا کە ڕێژەی مردن لە نێو کچانی گەنجدا بە ڕێژەی ٥٧٪ بەرزبووەتەوە هەر دوای ئەوەی کە بۆ یەکەم جار ڤاکسینیان وەرگرتووە.
ئەوەی کە سەلماوەو دەزانرێت ئەوەیە کە بە شێوەیەکی نائاسایی مردن بە هۆی کۆڤید١٩ وە زۆر کەمە لە نێو منداڵاندا، هەر بۆیەش لیژنەی کوتان و بەرگری پێدان لە بەریتانیا ڕازی نەبوو کە پێشنیار بکات بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆڤید١٩ بدرێت بە منداڵان. بەهانەشیان بۆ ئەو ڕازی نەبوونەیان ئەوە بوو کە لایان ڕوون نیە ئاخۆ سوودەکانی ئەو ڤاکسینە بۆ منداڵان زۆرتر دەبن لە مەترسییەکانی ڤاکسینەکە. یەکێک لەو مەترسیانەش کە بەهۆی ئەو ڤاکسین پێدانە تووشی منداڵان دەبێ بریتیە لە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ و دڵیش وا لێدەکات کە توانای بەرێکردنی خوێنی لاواز ببێت و هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە دڵ خێراتر لێبدات و جووڵەو لێدانی بەرەو هەڵکشان بروات.
لە کۆتاییدا، هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ دەبێتە هۆی لاوازکردنی دڵ و بە مەش دڵ ناتوانێت وەک و پێویست خوێنی تەواو بۆ بەشەکانی لەش ڕەوانە بکات. هەر لێرەوەیە کە خوێن مەین لە ناو دڵ درووست دەبێ و تۆپەڵەی خوێنی مەیویش لە ناو دەمارەکاندا درووست دەبن و ئەمەش دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک وجەڵتەی دڵیش.
نەخۆشی ترسناکی تریشی بەدوادادێت کە بریتییە لە نەخۆشیەکانی دڵ بە شێوەیەکی گشتی و مردن بە هۆی نەخۆشی دڵەوە.
هیج جۆرێکی سووکی ئەو نەخۆشیە بوونی نیە و هەر بە ڕاستی جێی مەترسییە ئەویش بە هۆی ئەوەی کە دەمارەکانی خوێن تووشی هەوکردن دەبن و ئیتر توانای خۆ تازەکردنەوەیان نابێت. هەر بۆیەش کاتێک کە زیانێک وەبەر ئەودەمارانە دەکەوێت ئیتر وەک میلی کاتژمێر گەڕانەوەی بۆ نییە.
ئەوانەی کە بە ڕێکخستنی داودەرمانەوە خەریکن و پسپۆرن لەو بوارەدا تەواو ئاگاداری ئەوەن کە هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ لە ئەنجامی کاردانەوەی نەرێنی ئنسانەکەیە بۆ ئەو دەرزییەی کۆڤید١٩. بەتایبەتی بۆ ڤاکسینی فایزەر ئیم ئاڕ ئێن ئەی. هەروەها لەوەش ئاگادارن کە زۆرترین قوربانی لەو نێوەدا لاوان و تازە پێگەییشتوانن.
جا بۆیە ئەگەر ڕێکخەری داوودەرمان لەبەریتانیا بەئاگا بێت لە مەترسییەکانی نەخۆشی هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ هەربەدوای پێدانی ڤاکسینی کۆڤید١٩، کەواتە ئێمەش‌ خۆمان بەڕاست دەزانین کە بڵێین کاتێک کە پڕۆفیسۆر کریس ویتی ، سەرۆکی ڕێکخستنی داوودەرمان لە بەریتانیا، ڕازی نابێت بە پێشنیاری لیژنەی هاوبەشی ڤاکسین و بەرگری پێدان کە بۆ حکومەت بوو بۆ ئەوەی ڤاکسینی فایزەر بدرێت بە منداڵان ، کەواتە ئەو پڕۆفیسۆرە زانیویەتی کە ئەم کارە دەبێتە هۆی نەخۆشی هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ لە نێو منداڵاندا.
کریس ویتی و ئەفسەرانی بەشی داوودەرمان لە سکۆتلەنداو وەیڵ و باکووری ئێرلەندا لە ١٣ی سیپتەمبەری ٢٠٢١ دا نامایەکیان دایە حکوومەتی بەریتانیا کە داوا لە حکوومەت دەکەن کە ڕازی نەبێت بە پێسنیاری پێدانی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵانی سەرووی ١٢ ساڵی چونکە ڕاستەوخۆو هەردەستبەجێ زیانی دەبێ بۆسەریان. سووپاس کە ئەوپلانە سەری گرت لە زەمانێکدا بوو کە ساجید جاوید سکرتێری بەشی تەندرووستی بوو لە بەریتانیا. بۆیە هەر یەک هەفتە دوای ئەو نامەیە ساجید فەرمانی کرد کە نابێت ڤاکسین لە منداڵانی نێو خوێندنگاکان بدرێت.
ئینجا وەرە چاوێک بخشێنە بەوئامارەی خوارەوەداو بۆت دەردەکەوێت کە لەهەفتەی ٣٨ وە دوای نامەکەی ١٣ی سێپتەمەری ٢٠٢١ کە دەکاتە هەفتەی ٣٧ تا هەفتەی ٤٤ ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی ١٠ بۆ ١٤ ساڵیدا لە ئیگلتەراو وەیڵدا بەرەو خوار ڕۆیستووە.
جا ئێمە هاتووین ئامارەکانمان بەراوورد کردووە . ئەو مردنانەی کە لە نێوان ڕەگەزی نێرو مێی منداڵاندا ڕوویان داوە لە نێوانی هەفتەی ٣٨وە بۆ هەفتەی ٤٤ ی ساڵی ٢٠٢١ وە و بەراورد کردنی لە گەڵ ڕێژەی پێنج ساڵی لە ٢٠١٥ وە بۆ ٢٠١٩ لە نێو ئنگلتەراو وەیڵدا. ئامارەکە نیشانی دەدا کە ڤاکسینەکە ڕۆڵی نەرێنی هەبووە لە زیادکردنی ڕێژەی مردن لە نێوان منداڵانی کچدا. ئەو ئامارەش لە لایەن ئۆ ئێن ئێس بڵاوکراوەتەوە.
ئەو هێڵکاریەی سەرەوە ژمارەی کەڵەکەبووی مردنەکان نیشان دەدات لە نێوان هەفتەکانی ٣٨ بۆ ٤٤ لە ساڵی ٢٠٢١ ، واتە لە هەفتەی یەکەمی دوای نامەکەی ١٣ی سێپتەمبەر بۆ حکومەتی بەریتانیا دەربارەی مەترسیەکانی ڤاکسین بۆسەر منداڵان. هەروەها ڕێژەی مردن و ژمارەی کەڵەکەبووی مردنەکان نیشان دەدات بۆ تەمەنەکانی ١٠ بۆ ١٤ ساڵی هی پێنج ساڵ لە ٢٠١٥ وە بۆ ٢٠١٩ لە نێوان تەمەنەکانی ١٠ بۆ ١٤ ساڵی منداڵان.
جا تەماشا کەن جیاوازیەکە چۆن دەردەکەوێت کە ڤاکسین چ ڕۆڵێکی خەراپ دەگێڕێت لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵان و بەتایبەتی منداڵانی کچ بە هۆی ڤاکسینی فایزەرەوە.
بۆیە ئەگەربە وردی تەماشا بکەن دەبینن کە جیاوازیەکە بەڕوونی دیارە. دەبینن کە مردن زۆرتر هەبووە لە ٢٠٢١ لە نێو منداڵاندا هەردوای هەفتەی یەکەم کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە. جیگەی داخە کە ژمارەی مردنەکان لە کۆتایی هەفتەی ٤٤ی ساڵی ٢٠٢١ سی و شەش مردنە لە کۆتایی هەفتەی ٤٤ لە داتای پێنج ساڵیەکەی نێوان ٢٠٢١ وە بۆ ٢٠١٩. بەڵام ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ ٥٢ منداڵ دوای ڤاکسینەکە.
ئەو ژمارەیەش ٤٤٪ دەگەێنێت لە نێوان منداڵانی تەمەن ١٠ بۆ ١٤. چونکە هەموو منداڵانی سەروو ١٢ ساڵی لە سەرەتادا ڤاکسینیان پێدرا. هەروەها بەرزبوونەوەیکی ڕوون و گرنگیش هەیە لە ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی نێرینەدا و لە هێڵکاریەکەشدا بە شێوەی پچڕپچڕ هەفتانە ئەو ڕێژەیە دەردەکەوێت.
وە لەسەر ئەو مەبنایە ئێمەش بڕیارماندا کە چاوێک بە ڕێژەی مردنی کچانی منداڵ بخشێنین لەو ماوەیەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە. بەداخەوە بۆمان دەرکەوت کە ڕێژەی مردن لە نێو مداڵانی مێیینەدا لە نێو تەمەنەکانی ١٠ بۆ ١٤ ساڵیدا بە بەراورد بە پێش ڤاکسین پێدان زۆر بەرزبووەەتەوە.
ئەو هێلکاریەی سەرەوە ژمارەی کەڵەکەبووی مردنەکان نیشان دەدات لە نێو کچاندا لە تەمەنەکانی نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵاندا لە نێوان هەفتەی ٣٨ بۆ هەفتەی ٤٤ی ساڵی ٢٠٢١ . بەڕوونی دەردەکێت کە ڕێژەی مردن بە هۆی وەرگرتنی ئەو ڤاکسینەوە لە نێو کچاندا بەرزترە.
دیسان ئەگەر دیقەت بدەی لە یەکەمین هەفتەی سەرەتادا نیشانی دەدا مردن لە نێو مێینەی ئەو مداڵانەی کە ڤاکسینیان پێدراوە بەرزترە بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر نا. بەڵام لە هەفتەکانی ٣٩،٤٠، ٤٣ و هەفتەی ٤٤ مردن لە نێو منداڵانی کچدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو هەڵکشان دەڕوات دوای ئەوەی کە ڤاکسین وەردەگرن بە بەراورد بە ڕێژەی مردن لە ماوەی پێنج ساڵی پێشوودا .
لە کۆتای هەفتەی ٤٤ دا ٢٢ مداڵی کچ هەردوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید ١٩ گیانیان لەدەستدا، بەڵام لە کۆتایی هەفتەی ٤٤ لە پێنج ساڵی پێشوودا ژمارەی مردن لە نێو منداڵانی کچدا تەنها ١٤ کچ بوو. جیاوازیەکە بە ڕوونی دیارە .
ئەمەش لە ٥٧٪ نیشان دەدات کە مردن بەرەو بەرزبوونەوە ڕۆیشتووە لە نێو منداڵانی کچدا بەهۆی ڤاکسینی کۆڤید ١٩ وە.
جا بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە هەڵە ناکەین و داتاکانمان درووستە تەماشا ئەو هێڵکاریەش بکە کە لە خوارەوەدا نیشانی دەدات. مردن لە نێوان مداڵانی کچدا لە نێو تەمەنەکانی ١٠ بۆ ١٤ ساڵیدا لە نێوانی هەفتەکانی ٣١ وە بۆ ٣٧ کە ئەو ماوەیەی پێش ڤاکسین پێدانە. ڕێژەکە زۆر نزمتر نیشان دەدات.
جا بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە هاتین ئەو هێڵکاریەیەمان درووست کردوو جوانتر نیئشانی دەدا کە مردن بە هۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید ١٩وە لە نێو منداڵانی کچدا بەرەو هەڵکشان و سەرێ ڕۆییشتووە هەردوای پێدانی ڤاکسینەکە.
خاڵێك کە دەبێ بەلامانەوە گرنگ بێت ئەو ڕاستیەیە کە مردن لە نێو مداڵانی مێینەدا بەرەو بەرزبوونەوە چووە لەبەرامبەر ڕێژەی ئەو مردنەدا لە ماوەی پێنج ساڵی پێشووی پێش ڤاکسین لێداندا. جا بابەتەکە هەر ئەوە نیە کە مردن بە گشتی و بە پێی ئامارەکان لە نێو منداڵاندا هەر نزم بووە بەڵک و ئەوەیە کە مردن بە پێی ئامارەکان لە نێو منداڵانی کچدا زۆر لە هی کوڕان نزمتر بووە.
١-ئایا ئێمە بەڕاستی دەزانین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کچدا بۆ ٥٧٪ هۆیەکەی ڤاکسینەکەیە؟ وەڵام : نەخەیر.
٢- ئایا بەڕاستی دەزانین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کجدا لە ماوەی ڤاکسینەکەدا بە بەراورد بە پێج ساڵییەکە خەتای ڤاکسینەکە نیە؟ وەڵام : نەخەیر
٣- ئایا دەتوانین بڵێین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن دوای وەرگرتنی ڤاکسین لە نێو منداڵانی کچدا هەربە ڕێکەوت بووە؟ هەروەها خەتای ڤاکسینی تێدا نییە؟ وەڵام: بەڵێ
٤- ئایا دەتوانین بڵێین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کچ دا هەردوای وەرگرتنی ڤاکسین بەڕێکەوت بووە؟ وەڵام : نەخەیر
٥- ئایا پێت وایە کە دەبوو دەسەڵاتداران و دەوڵەت پێدانی ئەو ڤاکسینەیان ڕاگرتبایە بۆ منداڵان هەردوای دەرکەوتنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کچدا بۆ ٥٧٪ بە بەراورد بە ڕێژەی مردن لە نێویاندا لە پێنج ساڵی پێشوودا.؟ وەڵام: بێگومان دەبوایە ڕایان گرتبایە.
https://expose-news.com/2022/08/22/female-children-57percent-increase-deaths-after-covid-vaccination/?
https://www.youtube.com/watch?v=sOtUXr-KWRk&t=5s

سەرچاوە: ماڵپەڕی ذی ئێکسپۆوز… ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢




داستانی گەبە.. سەردار جاف

پانتایی ڕەزێکی بێبەر حەوشەی خەیاڵەکانی بوو، بەدەم وڕێنەوە خەونی بەدیلبوونی مەیلەکانییەوە دەبینی، ئافاتێ ژوانە حەزەکانی گرتەوە، ئیدی قاوشەکانی بیمارستانێ بوونە دارشەقی ڕێڕەوی، بەدەم ھۆنینەوەی کزە دەنگی بنلێوەوە واڵەکەی ئاوەدانبۆوە، تریفەی مانگێ لە نێو واڵەکەوە ھەڵات، چاوەکانی ھەڵگڵۆفت ئاراس ئەوی لەودیو خەیاڵەکانی بوو ، بەدەم تلانەوەی ئازارەوە کەوتە دەمودووی، ھێدی ھێدی کاتیان لەهەڵاتنی خۆرا دەدی، ھێشتان مەیلە غەمزەییەکەی چاو پەی پێنەبردبوون، لە پڕ وێنایەکی لەیلا بیمارستانی سەراپا سەرەوژێر کرد، چاوەکانی سەرەوژێر بوو، وەلێ شەرم سەراپا ئاودامانی تەنیبوو، ئۆقرەکانیش تادەھاتن زێتر دەڕووخا، دەنگێ ئاراسی وەئاگا ھێنا، لەیلا لەوسەری جەمسەرەوە ئیدی دەرگای ڕووپەرمایی کردەوە، ئەرێ لەکام مەملەکەتی سەکزکردن دەژیت، لە کام دۆراندۆری چڕە گوڵی و بۆن ناکەی ، لەکام ھەواری پیاوەتیدا لە ھەست کەوتووی، ڕاچەنی ئیدی ئیشق لە بەردەرگا یەخسیری کرد، ھۆگری بەبارتەقای بیرچوونەوەی زێد و بێشە و کەسوکار بنکۆڵی ئاوەزی ئاراس بوو، بەھەمووی دەگوت لەیلا، لە گەڵ باب و برا و مام و خاڵ و ھاوڕێ دەدوا بەلەیلا ناوزەدەی دەکردن، لەیلا بووە خەون و خەیاڵ و سات و ناسات، شەوانە لە سەر ھەمەری ئێشکگریش داعش و ئاژەڵ و تارمایی لێ دەبوو بەلەیلا، فیشەکەکانی لەئاستیان چرووک دەبوو، ئافاتی بۆ ھاوسەنگەرانی دەخوڵقان، لەیلا و ئاراس داستانی جەمسەری سارد و گەرمن، پێکيش بگەن هەر ئەو چەمکەن…..

ئەڵمانيا
٢ / ٩ / ٢٠٢٢




پێکهێنانی ڕێکخراوی کرێکاری کاری کرێکاران خۆیانە.. مەنسور حکمەت


وەرگێڕانی بۆ کوردی: کاوە عومەر

چاوخشاندنێک بەو داخوازیانەی کە کرێکاران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە ماوەی خەبات و تێکۆشانیاندا وروژاندوویانە، خاڵێکی گرنگ، یان لە ڕاستیدا خاڵی لاوازی و هەڵەیەکی گرنگ لە کاری کرێکارانی پێشەنگدا دەردەخات. ئێمە دەڵێین کرێکاری پێشڕەو، چونکە ئەم کرێکارانە لە داڕشتنی داخوازی و دروشمەکانی خەباتی ئێستای کرێکاریدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن و بێ گومان ئەگەر ئەم هەڤاڵانە پەیڕەوی لە هێڵێکی پرەنسیپی و حیسابکراو بکەن، بزووتنەوەی کرێکاری هەنگاوی گەورە بەرەو پێشەوە دەنێت.
بەڵام ئەم هەڵەیە چییە؟ دیتمان لە نێو داخوازییەکانی کرێکاران لە حکومەت و خاوەنکار، واتە لە نێو داخوازییەکانی وەک کەمکردنەوەی کاتی کار، زیاد کردنی کرێ، پشووی پێنج شەممە، ئیمتیازاتی تایبەت، دەرکردنی بەڕێوەبەرانی حیزبوڵڵا و هتد، داخوازی پێکهێنانی هەروەها جار جارە شورایەک و سەندیکایەک بەرز دەکرێتەوە. واتە لە هەندێك حاڵەتدا كرێكاران داوا لە حكومەت و وەزارەتی كار دەكەن شورا و سەندیكایان بۆ دروست بكەن، یان لە حاڵەتێكی تردا كرێكاران داوا لە وەزارەتی كار دەكەن نوێنەرێك بنێرێت بۆ چاودێریكردنی “یاسایی بوونی” شوراكەیان و هەڵبژاردنی سەندیکاکان.
ئێمەی کۆمۆنیستەکان دژی ئەم جۆرە داوایەی شورا و سەندیکاین لە حکومەت. هیچ بەشێک لە چینی کرێکار لە کۆمۆنیستەکان زیاتر بانگەشە بۆ ئەوە ناکات کە کرێکاران ڕێکخراو و ڕێکخراوی گشتی و جەماوەری خۆیان دروست بکەن. ئەمەش مەرجێکە بۆ پێشکەوتنی چینی کرێکار. بەڵام ئێمە دژی ئەوەین کە کرێکاران داوای پێکهێنانی ئەو ڕێکخراوانە و پێکهێنانی ئەنجومەن و سەندیکا لە حکومەت و وەزارەتی کاری سەرمایەدارەکان دەکەن. ئێمە دژی ئەوەین کە کرێکاران داوا لە حکومەت و سەرمایەداران بکەن بە سەندیکا و شورا ڕێکیان بخەن. ئێمە دژی ئەوەین کە کرێکاران بە دەستی خۆیان حوکمڕانی حکومەت دەکەن بەسەر کاروباری کرێکاراندا و داوایان لێدەکەین “سەرپەرشتی” هەڵبژاردنی کرێکاری بکات و بڕیار لەسەر “کارامەیی” نوێنەرانی کرێکاران بدات.
ئێمە دەڵێین پێكهێنانی شورا و سەندیكا كاروباری كرێكارانە و پێویستی بە مۆڵەتی پێشوەختەی حكومەت و سەرپەرشتی نوێنەر یان پشكنەری وەزارەتی كار نییە.
بەڵام هەموو ڕیفۆرمخواز و سندیکالیستێکی ئێسک شکاو کە تەمەنێکە خۆی بۆ مافی سەندیکاکانی کرێکاران کاندید کردووە، بە دڵنیاییەوە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە قسەکانی ئێمە دەبێت. دەفەرموێت:
“ئەوە ڕاستییەکە، ئێوەی کۆمۆنیستەکانیش لەگەڵیدا هاوڕان، کە کرێکاران پێویستیان بە ڕێکخراوی جەماوەریی خۆیان هەیە. کرێکاران ناتوانن دانیشتن بکەن، سەیری کەمبوونەوەی حەقدەستی ڕۆژانەیان بکەن و فشار و بێبەشییەکانی کاریان زیاد دەکات و هیچ ناڵێن. وە لەناکاو بەیانییەک دروست دەکەن”. شۆڕشی کۆمۆنیستەکان، حکومەتێکی کرێکاری دابمەزرێنن و هەموو ئەو شتانە جێبەجێ بکەن کە ئێوەی کۆمۆنیستەکان لە بەرنامەکەتاندا هێناتان، کرێکاران دەبێت ڕۆژانە خەبات بکەن بۆ باشترکردنی بارودۆخەکانیان و ئەمەش پێویستی بە ڕێکخراوی جەماوەری و سەندیکای کرێکاران هەیە.”
بەڵێ، تا ئەم خاڵە ئێمەی کۆمۆنیستەکانیش هاوڕاین… و نەک هەر ئەوە، بەڵکو دەڵێین ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کرێکاران تەنیا ئامرازێک نین بۆ باشترکردنی بارودۆخی خۆیان، بەڵکو دەتوانن ببنە بنەمایەک بۆ ڕێکخستنی باشتر و خێراتری کرێکاران لە ژێر سیاسەتی شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکاردا، واتە سیاسەتی کۆمۆنیستی ئێمەی کۆمۆنیستەکان تەنیا چاکسازی لەبەرچاو ناگرین، بەڵکو تەنانەت شۆڕشی کرێکاریش بەبێ ڕێکخراوی جۆراوجۆری جەماوەری کرێکاران، واتە بەبێ ڕێکخراوێک کە بتوانێت ملیۆنان کرێکار لەخۆبگرێت، بەکردەیی نازانین.
بەڵام هاوڕێی سندیکالیستمان لێرەوە بەو ئەنجامە دەگات کە:
“باشە، ئەگەر بڕیارە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کرێکاران وەک سەندیکا، پەیڕەوی لە داواکارییەکانی کرێکاران بکەن، دەبێت لایەنگری حکومەت و خاوەنکار بن. حکومەت و خاوەنکار ئامادە نین قسە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە بکەن کە ئەو کارە دەکەن”. بۆیە دەبێت ئێمە زمانی خۆشیان لەگەڵ بەکاربهێنین و پێویستە بانگهێشتیان بکەین بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی شورا و سەندیکاکانمان، پێویستە ڕێگە بدەن کرێکاران پێکبهێنن و نوێنەر بنێرن و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی بکەن، بۆ ئەوەی دواتر ئەوان نەتوانن بڕوبیانو بهێننەوە و شانی خۆیان لە دانوستان لەگەڵ نوێنەرانی سەندیکا خاڵی بکەنەوە…”
بەدڵنیایی ئێمە لەگەڵ ئەم دەرەنجامەدا ناکۆکین. لێرەدا ئەنجامێکی هەڵەم لە پێشەکیە چینیە دروستەکە وەرگرت. ئەمەش پێی دەوترێت دۆستایەتی مام ورچ بەرامبەر بە کرێکاران. بۆچی؟ بەهۆی:
سەرەتا پێویستە تێبینی ئەوە بکەن کە هەموو چاکسازییەک و هەر باشتربوونێک، هەرچەندە کەمیش بێت، لە ژیانی کرێکارانی ناو کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا، دەرئەنجامێکی لاوەکی خەباتی شۆڕشگێڕانەیانە. ئەگەر بتەوێت حکومەت ناچار بکەیت دانوستان لەگەڵ کرێکاران بکات، دەبێت دەسەڵاتی سەربەخۆی کرێکاران لەبەردەم حکومەت و سەرمایەداران ئاشکرا بکەیت. هیچ حکومەتێک، هەرچەندە فریوکاریش بێت، ئارەزووی دانوستان لەگەڵ ئەو کرێکارانەدا ناکات کە ملکەچ و لە یاساخوازن بگرن و پێشتر بزانن کە دەست بۆمانگرتن و خۆپیشاندان و کاری ڕاستەوخۆ نابەن. ئێوە خۆتان چەندین جار شاهیدی ئەوە بوون کە حکومەت لەبەر چاوی کرێکاران سنگی دەرپەڕاندوە و تەنانەت هەڕەشە و سوکایەتی پێکردون. بەڵام کاتێک هێزی سەربەخۆی چڕ و ئیرادەداری کرێکارانی لەبەردەم خۆیدا بینی، کاتێک ڕووبەڕووی هەڕەشە و مانگرتنی سەرتاسەری بووەوە، ملکەچ و ڕازی بووە لەگەڵ نوێنەری ڕاستەقینەی کرێکاران دانوستان بکات. ناتوانیت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەت و خاوەنکار بەرەنگارییان ببیتەوە. کرێکاران دەبێ دەسەڵاتی خۆیان بەسەریاندا بسەپێنن.
هەمان یاسای بنەڕەتی خەباتی چینایەتی پێکهێنان و بە فەرمی کردنی شورا و سەندیکا بەڕێوەدەبات: ڕیفۆرم بەرهەمی لاوەکی خەباتی شۆڕشگێڕانەیە و هەرچاکسازی و باشتربوونی بەشەکی دەبێت بە هێزی هاوپشتی و شۆڕشگێڕی چینی کرێکار بەسەر چینی سەرمایەدارو حکومەتەکەیاندا بسەپێندرێت و. شورا و سەندیکا ئامرازێکن بۆ کرێکاران بۆ خەباتکردن بۆ مافەکانیان. ئەو مافانەی کە سەرمایەدارەکان قۆرغیان کردووە و بە زاراوەیەکی باش نایدەنەوە. بە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی حکومەت و سەرمایەدار، ناتوانرێت ئامرازێک بۆ شەڕکردن لە دژی ئەوان دروست بکرێت. هیچ حکومەتێکی بۆرژوازی شورا و سەندیکایەکی راستەقینە بۆ کرێکاران پێک ناهێنێت و رێگا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری راستەقینە و شۆڕشگێری کرێکاران ناکاتەوە. پێویستە رێکخراوە جەماوەرییەکانمان و نوێنەری راستەقینە بەسەر حکومەتدا بسەپێنین. دەبێت کرێکاران حکومەت و خاوەنکار ناچار بکەین بە هێزی هاوپشتی و یەکڕیزیمان دان بە شورا و سەندیکاکەماندا بنێن. ئەمە تەنیا هێزی خۆمانە، هێزی خەباتی یەکگرتوومانە، کە ڕەسمیەت بە ڕێکخراوەکانمان دەبەخشێت و نوێنەرانی ئێمە دەکاتە خاوەنی ” لێهاتوویی”.ئاخر ئەو کەسەی لە پێناو باشتر کردنی بارودۆخی کرێکاران، بەدەستی خۆی مەیدانی دەستێوەردانی حکومەت لە کاروباری چینی کرێکاردا دەکاتەوە، زۆرترین جار دۆستێکی نەفامی کرێکارانە. بەرژەوەندی چینایەتی و بنەڕەتی و گشتیی کرێکاران بە بەرژەوەندییە دەستبەجێ و بەشەکیەکان دەفرۆشێت، کە هەروەها نازانرێت تا چەند دەتوانرێت بە رێگەی ئاشتیخوازانە بەدی بهێنرێت. کۆی خەباتی کرێکاران لەدژی سەرمایەدارەکان خەباتێکە بۆ کورتکردنەوەی دەستی سەرمایە و سەرمایەدارەکان لە ژیانی ئابووری و سیاسی کرێکاران. خەباتێک کە دەبێ تا ڕووخاندنی تەواوی دەسەڵاتی چینایەتی سەرمایەدارەکان بەسەر کۆمەڵگادا بەردەوام بێت. خەباتێک کە دەبێ ببێتە هۆی پێکهێنانی حکوومەتی کرێکاری. بەڵام ئەم دۆستە کورتبینانە کە تەنیا بیر لە “یاسایی کردنی” ئەنجومەن و سەندیکا دەکەنەوە، سەربەخۆیی کرێکاران بە سەندیکایەکی ریفۆرمخواز دەفرۆشن کە حکومەت و سەرمایەدارەکان متمانەی پێدەکەن. بەپێچەوانەوە هیچ كرێكارێكی پێشكەوتوو و زانا دەرگای حكومەت بەڕووی كاروباری كرێكاراندا ناكاتەوە و بانگهێشتی حكوومەت بكات بۆ ئەوەی سبەینێ بێت، بۆئەوەی حكومەت ئامادەبێت قسە لەگەڵ نوێنەرانی سەندیكا بكات سەبارەت بەوەی سبەینێ لەسەدا چەندی موچە زیاد بكرێت وە دەتوانێت کرێکاران بەپێی خواستی خۆی ڕێکبخات، یان هەر نوێنەرێک بەبێ هەراسانکردن یان تەنانەت ئەو سازشکارەی کە دەیەوێت لە سندوقەکە دەربهێنێتەدەرەوە. بە شێوازێکی وا، واتە بە داخوازیی شورا و سەندیکا لە حکوومەت و وەزارەتی کار، جگە لە سەندیکای زەردی لایەنگری حکوومەت و شورای ئیسلامیی بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی، هیچ شتێک بە کرێکاران نادرێت .
ئەگەر بمانەوێتشورا و سەندیکایەکی ڕاستەقینەمان هەبێت و حکومەت ناچار بکەین بە فەرمی دان بە شورا و سەندیکاکەماندا بنێت، ڕێگاکەی ئەوەیە خۆمان دەست بکەین بە دروستکردنی شورا و سەندیکا و با حکومەت و خاوەنکار و وەزارەتی کار بزانن کە کرێکارانی یەکگرتوو، کرێکارانی پێکەوەگرێدراو، جەماوەری کرێکاری کارگەکان، ئەم شورا و سەندیکایە بە شورا و سەندیکای خۆیان دەزانن، بە دڵەوە پشتیوانی لێ دەکەن و ناهێڵن مووێک لە سەری نوێنەر و سەرکردەکانی بکەوێت. لێرەشدا ئەوە یەکڕیزی و هاودەنگی خودی کرێکارانە کە دەتوانێت حکومەت ناچار بکات تەسلیم بێت.
ئەنجامی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی حکومەت لە پێکهێنانی شورا و سەندیکاکان لە ئێستاوە زانراوە. ئایا زۆر جار نەماندیوە و ئەزمونمان نەکردوە کە سیخوڕە حزبوڵاییەکانیان بە ناوی شوراوە بەسەرماندا سەپاندوە؟ ئایا نەماندیوە و ئەزمونمان نەکردوە کە نوێنەرە راستەقینەکانمانیان قبوڵ نەکردوە یان تەنانەت دەستگیریان دەکردن و دەریان دەکردن؟ ئایا نەماندیوە کە نوێنەرانی وەزارەتی کار هەمیشە “کارامەیی” کرێکارانی کۆمۆنیست و شۆڕشگێریان ڕەت کردووەتەوە و بە هەزار تەزویر و فێڵ ڕێگریان لە هەڵبژاردنیان کردووە؟ ئایا بڕیارە دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و ئەم ئەزموونانە دووبارە ببێتەوە؟
لەوانەیە کەسێک بڵێت “ئەم بانگهێشتەی حکومەت بۆدەستێوەردان لە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بەهۆی ناچاریەوەیە. ئاخر حکومەت لەبەردەم کرێکاراندا دەستی باڵای هەیە”. بەدڵنیاییەوە بێ گومان ئەمەش فاکتەرێکی کاریگەرە بۆ خستنەڕووی ئەم ئیدیعا درۆینە. بەڵام عەقڵیەتی “یاساخواز” و سندیکالیستی بەشێک لە کرێکارانیش لەم پرسەدا دەورێکی گرنگ دەگێڕێت.هەر ئەوەندە بەسە ئەزموونی کرێکارانی چاپخانە لە تاران وەبیر بهێنینەوە. هاوڕێیانی كرێكارانی چاپخانه‌ له‌ تاران دوای راپه‌ڕین، واته‌ كاتێك كرێكاران خاوەن هێز هه‌بوون، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكای سه‌رده‌می شایان دا و سه‌ندیكایه‌كی نوێ دروست بكه‌ن. نوێنەرانی سندیکای پێشوو ئیدیعایان کردبوو کە ماوەی نوێنەرایەتی “یاسایی”یان تەواو نەبووە و ناڕۆن تا دەسەڵاتێکی یاسایی نەبێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی فەرمانگە و موڵک و پارەی سندیکای ڕادەست بکەن، هەروەها تا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ دەست بەکار دەبێت “بە شێوەیەکی یاسایی” دیاری کراو. سەرنج راکێشە! لە دۆخێکدا کە پاشا و یاساکانی و تەواوی دەزگای یاسادانان لە دەستی کرێکارانی چەکدار هەڵهات بوون، نوێنەری سەندیکای شاهانە یاساییبوونی خۆی نمایش دەکرد! بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشتر و جێگەی داخترە ئەوەیە کە کرێکارانی پێشەنگی چاپکردنیش خۆیان تەسلیم بەم ئارگیومێنتە کرد. بۆ ماوەی سێ مانگ هەموو ڕۆژێک بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان کۆدەبوونەوە، ئاگاداری هەڵبژاردنیان لە ڕۆژنامەکاندا بڵاودەکردەوە و بانگهێشتی وەزارەتی کاری کۆماری ئیسلامییان دەکرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان و سەرپەرشتیکردنیان. نوێنەرانی “یاسایی” هەروەها لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە پێویستە خۆیان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکەن، چونکە بەپێی “یاسا” هەڵبژاردنەکە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری پێشووەوە بەڕێوەدەچێت. ئەنجامەکەی چی بوو؟ هیچ، درێژەیان بە قسەکانیان دا و دیسان هەر سێیان دیسان لە سندوقی دەنگدان هاتنە دەرەوە. ئەو کرێکارانەی کە لە ڕاپەڕینەکەدا چەکدار بوون، لە بەرامبەر وەهمە یاساییەکانیان و هەوڵەکانیان بۆ دڵخۆشکردنی وەزارەتی کار، چۆکیان دادا و دانیشتنەوە. پێویستە لەم جۆرە ئەزموونانە فێربین!
ئێمەی کۆمۆنیستەکان لە خەباتدا سەربەخۆیی چینی کرێکارمان دەوێت. ئێمەی کۆمۆنیستەکان دەمانەوێت چینی کرێکار بە پشت بەستن بە خۆیان و هێزە سەربەخۆکانیان بۆ بەدیهێنانی داخوازییە چینایەتییەکانیان رێکبخەن و خەبات بکەن.
ئێمەی کۆمۆنیستەکان دەڵێین، کرێکاران! پێکهێنانی شورا و سەندیکا کاری خۆتە و پێویستی بە مۆڵەتی حکومەت و خاوەنکار و سەرپەرشتی وەزارەتی کار نییە.
ئێمە دەڵێین، ئەگەر ئێوە بە شێوەیەکی لێکهەڵپێکراو و یەکگرتوو بەرگری لە ڕێکخراوەکانتان بکەن، ئەگەر خۆتان سەرەتا ڕێکخراوی خۆتان و شورای خۆتان و یەکێتیی خۆتان دروست بکەن و بە فەرمی بناسن و وەک ئۆرگانێکی یەکگرتوو مامەڵە بکەن، هەر ئەوکاتەو تەنها ئەو کاتەیە کە دەتوانێت فەرمی بوونی ئەوە بەسەر هەر حکومەتێکدا بسەپێنێت.
ئێمە دەڵێین ئەوشورا و سەندیکایەی کە حکومەت بۆتان پێکدەهێنێت، تەنانەت ئەگەر ڕازیش بێت، شورا و سەندیکای کرێکاری نابێت. چادرێکی یاری سەندیکایی دەبێت کە بوکەڵەی تێدایە کە لە شێوەی کرێکاردا دروست دەکرێت. شورای ئیسلامی و یه كێتیی زه ردی حكومه ت له ئه نجامی ئه و جۆره میتۆده یه .
ئێمە دەڵێین، پێویستە کرێکاران دەستبەجێ و تەواو سەربەخۆ لە حکومەت دەست بکەن بە پێکهێنانی شورا ڕاستەقینەکانیان. کۆبوونەوەی گشتی کارگەکەیان پێکبهێنن، کۆبوونەوەکانی ڕێکدەخەن و وەک باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردەری کرێکاران بناسن و بیخەنە بەردەم حکومەت و خاوەنکار و وەزارەتی کار. کۆبوونەوەی گشتی فەرمی و ئاسایی پایەی یەکەمی شورای ڕاستەقینەیە.
ئێمە دەڵێین، دەبێت کرێکاران بە یەکگرتوویی ڕایبگەیەنن کە حکوومەت مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە پێکهێنانی شورا و سەندیکای کرێکاراندا بکات. پێویستە حکومەت دان بە هەموو نوێنەر و هەموو ڕێکخراوێکدا بنێت کە کرێکاران بە ئیرادەی خۆیان هەڵیانبژاردووە و دروستیان کردووە.
ئێمەی کۆمۆنیستەکان دەڵێین چینی کرێکار تەنیا بە هێزی خۆی ڕزگاری دەبێت. کرێکاران دەبێ لە ڕێکخراوە سەربەخۆکانیان و لە سەرووی هەمووشیانەوە لە حیزبی سیاسی خۆیاندا، لە حیزبی کۆمۆنیستدا یەکبگرن و ڕێکبخەن و خەباتی شۆڕشگێڕانەیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستەمی سەرمایەداری چڕتر بکەنەوە. هەرچاكسازییەكی بچوك و هەر باش یونێكی بچوك لە بارودۆخی كرێكاراندا، دەرئەنجامێكی لاوەکی ئەم خەباتە شۆڕشگێڕییە دەبێت. كرێكاران هەر كاتێك دەستبەرداری خەباتی شۆڕشگێڕانە بن، لە چاكسازی و باشتربوونی ڕێژەیی دۆخەكە بێبەش دەبن.
کرێکاران! پێکهێنانی ئشورا و ڕێکخراوی کرێکاری کاری خۆتە. داوای ئەمانە لە حکومەت مەکەن و چاوەڕێی مۆڵەت و چاودێری حکومەت مەکەن. به پێچه وانه وه ڕایبگه یه نن كه حكوومه ت مافی ئه وه ی نییه ده ستێوه ردان له م بابه ته دا بكات و ده بێ دان به ڕێكخراوه جه ماوه رییه كانی كرێكاراندا بنێت بەبێ مه رج.
خەباتی سەربەخۆ و پشت بەستن بە دەسەڵاتی جەماوەری زەحمەتکێش تاکە ڕێگایە بۆ سەرکەوتن.

کۆمۆنیست، ئۆرگانی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ژمارە ٣ – ٣٠ ئازەر ١٣٦٢
٣١\٩\٢٠٢٢




فسیۆلۆجیایی مرۆڤی ( نێرومێ‌ ), تێرامانی سایكۆلۆجی.. نووسینی: ئاری زێندینی

مرۆڤ به‌ ( نێرومێ‌ ) دروستكراووخوڵقاوی قوڕ یا خۆر یا ئاوودلۆپه‌ ئاو به‌باوه‌روكردار هاوڕاین و كۆكین ئێمه‌ی مرۆڤ به‌ هه‌موو ئاین و بیروباوه‌ره‌كان سه‌دا 95 % كه‌ ( خوا ) مرۆڤی دروستكردووه‌ به‌ (نێرومێ‌ ) چ له‌ مرۆڤ چ له‌ ئاژه‌ڵ , هه‌روه‌كو له‌ قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ‌ ( خلق الانسان من احسن تقویم ) واته‌ مرۆڤ له‌ باشترین رێكه‌كان خوڵقاوه‌ واته‌ جوانترورێك و پێكتره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و زینده‌وه‌رئاژه‌لانه‌ی له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌رچه‌ند زینده‌وه‌روئاژه‌له‌كانیش هه‌ر دروستكراوی خوایه‌ ! بێجگه‌ له‌وه‌ی خوا مرۆڤی به‌ جوانی و رێك دروستكردووه‌ هه‌ر مرۆڤه‌كانیش هۆشیاری و هه‌ستیاریان به‌و جوانییه‌ هه‌یه‌ جوانی و ناشرینی یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش بڵێن ( جوانی و ناشرین ) مرۆڤ دایهێناوه‌ بارێكی سایكۆلۆجیه‌ و رێژه‌ییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئێستاتیكای مرۆڤه‌كان ( پێوه‌ری جوانی لای مرۆڤ ) واته‌ هه‌موو جوانیه‌ك لای مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك نییه‌ هه‌موو ناشرینییه‌ك وه‌ك یه‌ك نییه‌ ! سه‌ره‌تایی دروستبوونی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی هه‌موو شته‌كان یه‌كسان بوون مرۆڤ زه‌وی سامان و پاره‌ یاسا و سیسته‌م دواتر ئه‌مانه‌ به‌ پێی عه‌قڵ و هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهات بووه‌ هۆكاری جیاوازی له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین هه‌رمرۆڤه‌وبه‌شێوه‌یك بیرده‌كاته‌وه‌وده‌ژی وهه‌ركه‌س زه‌وی و خاك و ولاتی خۆی هه‌یه‌ هه‌ركه‌س به‌ سه‌لیقه‌و بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌ڕوانێته‌ جوانی و كۆی دروستكراوی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌. پاش ئه‌وه‌ی مرۆڤ هۆشیار بوو شاره‌زایی خۆی و ده‌وروبه‌ری خۆی بوو هه‌ر مرۆڤه‌وبه‌ شێوه‌یه‌ك بیرده‌كاته‌وه‌ده‌روانێته‌ به‌رامبه‌ری ده‌زانی جیاوازی خۆی و ئاژه‌ڵ چیه‌, جیاوازی مرۆڤ و مرۆڤ ! له‌ رووی ره‌نگ و شێوه‌وره‌گه‌زی نێرومێ‌ ئه‌مانه‌ هه‌زاره‌ها بیركردنه‌وه‌ی لای مرۆڤ دروستكردوهه‌ستی لای دروستكرد كامه‌یان باشه‌ و خراپه‌وخۆشه‌ و شیرینه‌ و ترشه‌ وبه‌تامه‌ و به‌چێژه‌ و به‌زه‌زوقه‌ ئه‌و هه‌موو جۆراجۆریه‌ هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌وبڕیاری مرۆڤ ده‌گۆڕێت و( ئیستاتیكا ) و ( فه‌لسه‌فه‌ ) لای مرۆڤ به‌رهه‌م دێنێت ! مرۆڤ ناتوانێ‌ وه‌ك ئاژه‌ڵ بژی و ئاژه‌ڵیش ناتوانێ‌ وه‌ك مرۆڤ بژی بۆچی ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵق و فسیۆلۆجی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ وه‌ك یه‌ك نییه‌ ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر لایه‌نی سایكۆلۆجی و بیركردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ واته‌ ئاژه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌ مرۆڤیش مرۆڤه‌ كه‌واته‌ نێر نێره‌ و مێ‌ مێیه‌ هه‌ریه‌كه‌یان كاروپیشه‌وجوانی خۆی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌كیان له‌ یه‌كێكیتر جوانتروباشتربێت به‌ پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌باسمان كه‌ مرۆڤ گه‌یشتۆته‌ حاله‌تی ئیستاتیكا ( جوانی و ناشیرینی ) داهێناوه‌ بۆ هه‌ردوكیان كه‌له‌ ئه‌ساسدا هیچیان نه‌جوانن نه‌ ناشیرینن به‌ ڵكو مرۆڤن ! بیركردنه‌وی مرۆڤه‌كان جیاوازی و چینایه‌تی دروستده‌كات . گه‌ر مرۆڤی نێر به‌ته‌نها وجوودی هه‌بوایه‌ ژیان به‌رده‌وامی هه‌بوو به‌لام به‌م شێویه‌ نا كه‌ ئێستا هه‌یه‌ وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ جۆره‌ ژیانێك بوو له‌ نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ واته‌ مرۆڤی ( نێرومێ‌ ) دوو دیوی شتێكن پێی ده‌ڵێن ( ژیان , شارستانیه‌ت , پێشكه‌وتن ) ژیانێكی ته‌ندروست چونكه‌ ئاژه‌ڵیش ژیانی هه‌یه‌ ! ده‌ڵێن ئاووئاوه‌دانی ئه‌وه‌ش راسته‌ بڵێن (مرۆڤ و ئاوه‌دانی ) به‌ڵام له‌ نێوان مرۆڤه‌كان كه‌ نێرومێ‌ یه‌كیان له‌ یه‌كیان ئاوه‌دانترو ئارامترو ئاسووده‌تره‌ بۆ ژپان, به‌ پێوه‌ری پێكهاته‌و سایكۆلۆجیای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ تایبه‌ت مرۆڤی ( مێ‌ ).
مرۆڤی ( مێ‌ ) له‌ هه‌موو سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك جێگایی سه‌رنج و تێرامان و ئاوه‌دانی و مایه‌ی خۆشی و ئارامی و چێژبه‌خشین بووه‌ بۆ مرۆڤی به‌رامبه‌ری كه‌ مرۆڤی ( نێر) له‌ رووی سایكۆلۆجیاو پێكهاته‌وعه‌قڵیه‌وه‌ ئه‌وه‌ روونه‌ و ده‌بینرێت,له‌ رووی بایلۆجیه‌وه‌ خوێن و پێست و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامی جه‌سته‌ی وزه‌وئێنیرجی زیاترو جیاوازتره‌ له‌ هی مرۆڤی ( نێر) مرۆڤی ( مێ‌ ) له‌ رووی پێكهاته‌ی شێوه‌ی خه‌ڵق و دروسبوونیه‌وه‌ واگونجاوه‌وا ده‌خوازێ‌ نه‌رم و نیان و ناسكترومایه‌ی چێژبه‌خشین بێ‌ له‌ مرۆڤی ( نێر ) هه‌ر عه‌قڵیه‌تی مرۆڤ و سایكۆلۆجیه‌تی مرۆڤ به‌ گشتی ئه‌وه‌ی یه‌كلاكردۆته‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌موو جیهان كه‌ چی خۆشه‌ چی جوانه‌ مرۆڤی ( مێ‌ ) یه‌ك له‌و شتانه‌یه‌ كه‌وتۆته‌ به‌ر ئیستاتیكایی زیهن و عه‌قڵیه‌ت و هه‌ستی مرۆڤه‌كان بۆیه‌ مرۆڤی ( مێ‌ )ناسكتروئارامتروچێژبه‌خشتروخۆشتروجوانتره‌ له‌ مرۆڤی ( نێر) هه‌روه‌كو زۆربه‌ی كه‌لوپه‌لوشمه‌ك و شتانه‌ی له‌ به‌ر چاوی مرۆڤه‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌ و له‌و جیهانه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین. هه‌رده‌م مرۆڤی( مێ‌ ) له‌ مرۆڤی ( نێر ) جوانتروناسكتروچێژبه‌خشتره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و زینده‌وروئاژه‌ڵ و مرۆڤه‌ نێره‌كان هه‌ربۆیه‌ مه‌رج و موژده‌ی به‌هه‌شتیش هه‌ر ئافره‌ته‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن ( حۆری ) ( ئافره‌تی په‌ری ) . هه‌ركاتێك شتێكی ناسك و جوان دێته‌ به‌ر چاوت ئافره‌تت به‌خه‌یال دادێت نموونه‌ : ئاژه‌ڵی بچووك و ناسك وه‌ك پشیله‌ و كه‌روێش و مامز ومریشك و بوبول و چۆله‌كه‌ و قوماشی ناسك و گوڵ و گوشتی ناسك چه‌ندانی تر ئافره‌تت دێته‌ خه‌یال و له‌ زیهنت به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت و شێوه‌ی له‌ ئافره‌ت ده‌كات له‌ ئارامی و ناسكی و توانایی خۆ زاڵكردن به‌ سه‌ریا ! به‌ڵام هه‌ركاتێ شتێكی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌و ناشرین وه‌كو خانووی گه‌وه‌رەو ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌ و ئاژه‌ڵی وه‌ك كه‌رو مانگاو چێڵ و گامێش و شێرو پڵینگ و كه‌ركه‌ده‌ن و ئاژه‌ڵی دڕنده‌ توانایی زاڵبوونت نییه‌ به‌سه‌ری.
مرۆڤی ( نێر ) به‌ خه‌یاڵ دا گوزه‌ر ده‌كات و دێته‌ بیركردنه‌وه‌ت ئه‌مانه‌ له‌ رووی پێكهاته‌ی زانستی له‌شی مرۆڤ مه‌علومه‌وسه‌لمێنراوه‌ كه‌ له‌شی مرۆڤی ( نێر ) له‌ مرۆڤی ( مێ‌ ) به‌هێزتره‌ له‌لایه‌نی سایكۆلۆجیاش زۆر هه‌ست به‌م بیركردنه‌وانه‌ هه‌ست پێده‌كرێت زۆریش حه‌زی به‌م شتانه‌یه‌ به‌ خه‌یاڵ و به‌ كردار بووه‌ته‌ ئارامی و ئاسووده‌یی رووحی مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌ت مرۆڤی نێر كاتێك هاوڕێه‌تی و هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ مرۆڤی مێ‌ ده‌كات جێگیرتروئارامتروهێمنتر كاروكاردانه‌وه‌ی ده‌بێت جۆرێك له‌ توانه‌وه‌ له‌ ناو ده‌فری مرۆڤی مێدا , گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینین له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و بازرگانی و كۆمپانیه‌كان و ماركێته‌كان و له‌ رۆژنامه‌وگۆڤاره‌كان شوێنیان بۆ ئافره‌ت واڵاكردووه‌ چونكه‌ ده‌زانن مایه‌ی سه‌رنج و لێ‌ ووردبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ده‌ڵێن ژنهێنان نیوه‌ی ئیمانه‌ ! بۆیه‌ مرۆڤی نێر له‌ مرۆڤی مێ‌ زۆر جیاوازتره‌ له‌ لایه‌نی رووحی و لایه‌نی فه‌سڵه‌جی ئه‌ی پیاوی نێر و نێری پیاو!




ڕەھەندە یاساییەکانی پەیماننامەی سیڤەر.. ئامادەکردنی/ پارێزەر/ لوقمان مستەفا

ئەم پەیماننامەیە لە ( 10/ ئابی/1920 ) لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتە هاوپەیمانەكانی سەركەوتووی جەنگ و بە نوێنەرایەتی هەندێ دەوڵەتی تر مۆركراوە. لە كاتی بەستنی ئەم پەیمانە كوردستان بەدوو پارچەیی مابووە وە كوردستانی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی و كوردستانی سەر بە ئێران .
ھەڵبەتە ھەلێکی زێڕین بوو بۆ كورد بەپێی ئەو پەیماننامەیە كورد مافی ئەوەی هەبووە ببێتە خاوەن كیانێكی سەربەخۆ و دەیتوانی دەوڵەتی كوردستان رابگەیەنێت، لەچەند بەندێكیدا راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ باس لەو مافەی كورد كراوە. هەندێك لە مێژونووسانیش ئەو پەیماننامەیە بە ‌یەكەم بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی دادەنێن كە بەشێوەیەكی روون و ئشکرا ئاماژەی بە کێشەی كورد كردووە، ھەر بۆیە رەهەندێكی یاسایی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە و رێگەی پێداوە لە باكوور و باشووری كوردستاندا كورد دەوڵەتی سەربەخۆ پێكبهێنێت.
هەرچەندە ‌پەیماننامەی (سیڤەر) تایبەت بووە بەدابەشكرددنی میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەدوای جەنگی یەكەمی جیهانی، بەڵام لە سێ ‌بەندی (62، 63، 64) بەڕوونی ئاماژەی بەداخوازی و مافەكانی گەلی كوردستان كردووە. ئەمە سەرەڕای ئەو كەموكورتییانەی لەپەیماننامەكەدا هەبووە، لەوانە فەرامۆشكردنی خۆرهەڵاتی كوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئێران، واتا ئەو پەیمانە دابەشكردنی كۆلۆنیالانەی كوردستانی بەرجەستە كردووەو تەنها باسی ئەو بەشەی كوردستانی كردبوو كە لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بووە،
پرسی سەربەخوی كوردستان بە ھوی پێگەی یاسایی و پاڵپشتی نێودەوڵەتیەوە چانسی گەورەی ھەبوە کەلەو پەیماننامەیەدا ھاتووە مافی راگەیاندنی دەوڵەتی کورداستانی لەو دوو بەشەی كوردستاندا هەبووە. ئەم پەیماننامەیە لە ( 13 ) بەش و ( 433 ) بەند پێك هاتبوو،لەبەشی ( 3) و بەندی ( 62–63 –64 )ڕاستەوخۆ باسی كورد و ئایندەی كوردەكانی كوردستانی كردبوو،وە بەیەكەم پەیماننامەی نێودەوڵەتی دادەنرێ كەبەم شێوەیە باسی كورد بكات،هەرچەندە لە بەندەكانی تریش بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ باسی كورد دەكات بەڵام بێ ئەوەی ناوی كورد بهێنێ .
بۆ بەر چاو ڕوونی زیاتر گرنگە بزانیین مادە یاساییەکانی ناو پەیماننامەکە چیە .!؟ تاشی بکەینەوە:-
بەندی (62) ە و تێیدا هاتووە:
(لیژنەیەک، کە مەڵبەندەکەی لە ئەستەمبوڵ دەبێت و لە سێ ئەندام پێک دێت و، هەر ئەندامێک لە سێ دەوڵەتی: بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا دایدەهێنن، لەگەڵ مێژووی بەجێهێنانی ئەم ئۆتۆنۆمییەدا، بە شەش مانگ بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ناوچانەی رەگەزی کوردیان تێدایە و کەوتوونەتە خۆرهەڵاتی فوڕات و، باشووری خۆرئاوای ئەرمینیا وە، وەک لە دوایشدا دەست نیشان دەکرێت. سنوورێکیش بۆ جیاکردنەوەی تورکیا، لە سوریا و، ئێڕاق، بەو پێیە دیاری دەکرێت، کە لە دەقی دووەمین و سێیەمین بڕگەی دووی بەندی 27دا هاتووە. بەڵام لە کاتی رێک نەکەوتن لەسەر هەر بابەتێک، ئەوا ئەندامانی لیژنەکە: -کۆمیسیۆنەکە- دەنگ لە حکومەتەکەی خۆی دەگێڕێتەوە، پێویستیشە ئەم پرۆژەیە زامنی تەواوی بۆ پاراستنی کلدان و ئاشووری و، کەمایەتی رەگەز و ئایینی تری نێو ئەم ناوچانەی تێدا بێت، لەبەر ئەوە لیژنەیەک لە نوێنەرانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا و-ئێران- و کورد، دەگەڕێت بۆ پشکنین و بڕیاردانی راست کردنەوەکە، ئەگەر بینرا پێویستە دەربارەی سنووری تورکیا بکرێت. چونکە بەپێی بەندەکانی ئەم پەیمانە، سنووری باسکرا و، لەگەڵ ئێران-یشدا پەیڕەو دەکرێت).
بەندی 63:
(حکومەتی عوسمانی، لەمڕۆوە پەیمان دەدات لە ماوەی 3 مانگدا لەو مێژووەوە کە تیایدا ئاگادار دەکرێت، بڕیارەکانی هەردوو لیژنەی کۆمیسیۆن، کە لە بەندی 67دا باسکراون، لە ئەستۆ بگرێت و جێبەجێیان بکات).
بەندی 64:
(ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا، لە مێژووی دەستپێکران و جێبەجێکردنی ئەم پەیمانەوە، گەلی نیشتەجێی ناو ئەو ناوچە دەست نیشان کراوانە، کە لە بەندی 62دا هاتوون، داوایەکی پێشکەش بە کۆمەڵی گەلان کرد، کە بڵێ زۆربەی خەڵکی نێو ئەم ناوچانە، ئارەزوو دەکەن لە تورکیا جیاببنەوە و کۆمەڵەی نێوبراویش لەو باوەڕەدا بێت، کە ئەم گەلە دەتوانێت سەربەخۆ بێت و پێسپێری ئەمە بکات، ئەوا تورکیاش لە ئێستاوە پەیمان دەدات ئەو پێ سپێرییە جێبەجێ بکات و دەست بەرداری هەموو ماف و ئیمتیازێکی خۆی دەبێت لەو ناوچانەدا، ئەم دەست بەردار بوونەش بە درێژی، بابەتێکی تایبەتی دەبێت لە نێوان زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان و تورکیادا، بۆیە لە کاتی دەست بەرداربووندا، کە بوو، هیچ بەرهەڵستییەک لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمانی نێو هێنراوەوە، ناخرێتە بەرامبەر مەیلی کوردی نیشتەجێی ئەو بەشەی خاکی کوردستان، کە تا ئەمڕۆ، لە ویلایەتی- موسڵ- دان و بە خواستی خۆیان دەیانەوێت لەگەڵ حکومەتە سەربەخۆکەی کوردا یەکبگرن).
لەمێژا ووتراوە لەسیاسەتدا بەرژەوەندی هەیە، نەك دۆستی هەمیشەیی، زۆربەی رێككەوتنەكانیش لەگەڵ كورد بە زارەكی بووە بۆیە هەمیشە سەبارەت بەخواستەكانی پشتی تێكراوە” ئەمە جگەلەوەی كورد هەمیشە لەناوخۆدا ناكۆك و ناتەبا بووەو شكستهێنانی شۆڕشەكانی بەدەستی لایەنەكانی ناوخۆیی گەواهی ئەو راستییەن، ئەمەش گوزارشت بووە لە ئەقڵیەتی ئەو سەردەمەی كورد کە بەداخەوە تائێستاش درێژەی ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا رێككەوتننامەی سیڤەر تەنها رێككەوتننامەیەكە کەبەڕوونی باس لە دروستكردنی كیانێكی سەربەخۆ بۆ كورد دەكات”. هەر وەک باسمان کرد لە بەندەكانی تریش بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ باسی كورد دەكات بەڵام بێ ئەوەی ناوی كورد بهێنێ .
رێككەوتننامەی سیڤەر زۆر بەڕوونی باسی لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی كردووە، دەبوو سیاستمەدارانی کوردی ئەوکات سارد نەبونایەتەوە لەگەڵ ئەو پاڵپشتیە نێودەوڵەتیە بۆ مافەكانی لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بونایە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەندە یاساییانەی کەلە پەیماننامەکەدا ھاتووە.چونکە لە ساڵێ ١٩٢٠ ەوە بۆ ١٩٢٣ کاتێکی زۆر گونجاوبووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەندانەی کە پەیوەندیداربووە بە دۆزی کوردەوە.
بەڵام تا رۆژگاری ئەمڕۆش نهێنی جێبەجێ‌ نەكردنی ئەو مادانە جێی پرسیارن.!؟ئەگەرچی پەیمانی سیڤەر تا رۆژگاری ئەمرۆش بووە خەونی كورد و بەدی نەهات، بەڵام بێگومان ئەگەر ئەو كات ئەو پەیمانە و بەندەكانی بۆ كورد بچوایەتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، ئێستا واقیعی ناوچەکە و كوردو كوردستان بە تایبەتی شتێكی تر دەبوو.




چۆن کۆمەڵگایەکی خوێنەر دروست دەبێ؟ ڕێگایەک بۆ خوێندنەوە یان چەند ڕێگایەک؟.. زانا ڕزاق

سەرەتا زۆر کتێب و شت لەسەر ئەوە ووتراوە تەنانەت زۆر نووسەری کتێب نووسینیش گلەیی و ڕەخنەیان بۆ نەخوێندنەوەی کەسانی کۆمەڵگا هەبووە بەڵام دەبێ بەڕێگایەکی یان چەند ڕێگایەکی دروست و ڕاست وا لەخەڵکی کۆمەڵگا بکەیت بخوێننەوە بۆ ئەوەی مرۆڤانێکی ڕۆشنفکرمان هەبێ پەرەش بە تواناکانی بدات .
ئەگەر بێینە سەر ئەو پرسیارەی چۆن خوێندنەوە پەرە پێدەدەی؟
بێگومان ڕێگاکان زۆرن بەس بۆ ئەوە دەبێ خوێندنەوە لایان گرنگییەکی یان چەند گرنگییەکی هەبێ لەیەکسانی کردن لەنێوان کەسەکان نەک خزمخزمێنەو واستەکاری چونکە ئەمە هەبێ هەموو کەس ناخوێننەوە ئەوانی تریش دەخوێننەوە بێهیوا دەکات ووردە ووردەش لە خوێندنەوە دووریان دەخاتەوە ئەمەش زیانی دەبێ هەروەها لە کۆمەڵگاش و بوارەکانیش گرنگی تایبەتی خۆی هەبێ ئەمەش چۆن دەبێ؟
دەبێ لە هەموو بوارەکان مەرجی یەکەمی کارکردن ئەوەبێت لێهاتوویی و توانایی ببێتە خاڵێکی گرنگ کاتێک ئەمە دەبێتە مەرج سەد پرسیاری بۆ کارکردنەو شارەزابوونی لێدەکرێت ئەوا خەڵکیش دەخوێنێتەوە ئەوجا ئەمە نەک ژمارەیەکی کەم بەڵکو ژمارەی زۆری خەڵکیش وا دەکەن دوای ئەوەش بۆ پلەبەرزکردنەوەش لە شوێنەکان ئەوە بکرێتە مەرج لەوێش مرۆڤەکان دەخوێننەوە چونکە ئەگەر لەوێش توانایی و ئاستی بکرێتە پێوەرێک ئەوکات لە نێوان مرۆڤەکان مڵملانێ دروست دەبێ و دەخوێننەوە هەروەکو چۆنیش پاداشتی فێرخوازێک ساڵێکی خۆ فێرکردن و خوێندنەوە دواتر تاقی کردنەوەی پێدەکرێت دەچێتە قۆناغی داهاتوو ئاواش لەو شوێنانەی پلەبەرزکردنەوە خاڵێک و مەرجێکی ئەوە بێ دواتر هەوڵ بدرێت خوێنەرەکان فێری ئامانجێکی ژیان یان چەند ئامانجێکی ژیان بکەن چونکە ئەوەش لەڕووی دەروونییەوە کاریگەری خۆی هەیە.

تێبینی بەرژەوەندی تایبەتیەکان لەکۆمەڵگا و بوارەکان نەهێڵی بەرژەوەندی گشتی پەرە پێبدەی خەڵکیش ناچارە وا بکات و بیخوێنێتەوە چونکە گرنگی دەبێ لەلایان.

1 9 2022




خەیـاڵ لە ئەدەبی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

بێگومان پێشکەوتن و داهـێنان و ئافـراندن، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، بەری خەیاڵ و بیرکردنەوە و تێکۆشانی مرۆڤـن. گەلی جیاوازی و تایبەتمەندی لە مرۆڤـدا هەن، وایان کـردووە کە توانـای داهـێنان و رێکخـستنی ژیـانی خـۆی هـەبێـت و لە ژینـگە تـێـبگات. بتوانێت کولتوورێکی رەوشتی و مادی و زانیاریی گشتی و زانستی زانیاری بنیات بنێت، لەگەڵ دۆزینەوەی پراکـتیزەکردن لە سەرجەم ئەم کارانەدا. لە نێـو ئەم تایبەتمەندییانەدا تایبەتمەنـدی خەیـاڵکـردنە، کە بـریتییە لە بنیاتنانی هـزری نـوێ لە بابـەتە هەبـووەکان. ئەو رۆڵە گرنـگەی کە خەیـاڵ (فـانتـازیا) لە ژیـانی مـرۆڤـدا هەیەتی، هـەر لە سەرەتای مێژووەوە جێگەی گرنگی پێـدانی مرۆڤ بووە. گرنگی بە رۆشنبیریی گشتی و فەلسەفە و ئەدەب و هـونەر و زانستە مـرۆییـەکان داوە، لەوانـەش زانسـتی پەروەردە.
هێشتا هەر خەیاڵ (ئەندێشە) جێگەی گرنگی پێدانە بە هەموو ئەو لقـە زانستییانە. هەر لـقـێکیشی چـوارچـێوەی ئاماژەیی خـۆی هـەیە، لە مامەڵەکـردن لەگـەڵ ئەم دیـاردانەدا.
خەیـاڵ ئەو رووداو و بابـەت و بیـرۆکـانەیە، کە لەنێـو ئەقـڵی مـرۆڤـدا سەرهـەڵـدەدەن. کە بە ئارەزووی خـۆی دروسـت دەبـن، ئەم خەیـاڵانە دەیبـاتە جـیهـانێکی دیکەوە، لەو رێـگەیـەوە دەتـوانێـت کـۆنتـرۆڵی ژیـانی بـکات و رووبـەڕووی ئـەو رووداو و کـارانە بێتـەوە کە دێنـە رێـی. بەبێ ئـەوەی بەربەستێک هـەبێـت رێی پێبگـریـت و رایبگـرێت. خەیـاڵ بـەوەش پێـناسە دەکرێت کە کـردارێـکی ئەقـڵی زانستی یە. خەیـاڵی داهـێـنەرانە پاڵپشتێکی بەهـێزە بۆ داهـێنان و گونجانـدن لەگەڵ ژینگەدا. بە شێوەیەکی گشتی خەیاڵ بەوە پێناسە دەکرێـت کە بریتییە لە توانای ئەقـڵی بۆ تاقیکردنەوە و دۆزینەوەی تـازە و بنیاتـنـان و پـێکەوەنـان. بیـرمەنـدان و رەخـنەگـران و نـووسـەران، لە پـێـناسەکـردن و راڤـەکـردن و دیـاریکـردنی چـەمکی وشـەی “خەیـاڵ” دا، ناکـۆکن و هـاوڕانـین، هـۆی مشـتومـڕیـشیان، ئەوەیە کە خەیـاڵ زاراوەیەکی درکردنە، بەپێی ناوەڕۆکەکان و تیـۆرە زانستییەکان، چەنـدین واتـا دیـاری دەکات. بەڵام هەموویان لە بارەی گـرنگی خەیـاڵ لە ئەدەبـدا هـاوڕان.

(ئەفـلاتـوون) یەکەم کەس بـوو، کە لە ئەدەبـدا گـرنگی بە خەیـاڵ دا. وای دەبـیـنی کە شاعـیر خەیـاڵ بەکـاردەهـێنـێـت، داهـێـنەرە و سـروشی خـوایی هـەیە.

(ئەرستۆ) ش دەڵێت:”خەیاڵ بریتییە لەو پرۆسەیەی کە لە میانەیـەوە وێنەیەکی زیـنی دەنـوێـنیـت”.
خەیـاڵ لە هەمـوو کـات و سەردەمـێکـدا، تـوخـمێکی هـاوبـەشی گـرنـگە لە هـەمـوو بەرهەمـەکان و بـوارەکـانی ژیـانـدا.

(ئەلـبێرت ئەنیشتاین) دەڵێت:”خەیـاڵ گرنگـترە لە زانین”. زۆر جار زانین سنووردارە بەو شتانەی کە هـەیە. بەڵام خەیـاڵ چەمکـێکە، سنوور و لـۆژیکی تێـدا نییە. لـۆژیک لە ئەلـفـەوە بـۆ یـایە، خەیـاڵیـش دەتبـاتە هـەر شـوێـنێک کە دەتەوێت. نە بازگەیە لێ هـەیە و نە پاسپۆرتـیشی دەوێـت. هەر بە خەیـاڵیش ئایندەیەکی دڵخواز بنیات دەنێیـت.

(کارڵ مارکس) دەڵێت:”ئەوەی خەیاڵی نەبێت، باڵـیشی نییە”. بۆیە لەو کەسە هەژارتر نیـیە کە لە خەیـاڵـدا هـەژارە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، وەکو ئەنیشـتاین دەڵێت:” راستی هـەمیشە لە خەیـاڵ سەیـرتـرە”.
شاعـیری ئینگـلیزی (کریستۆڤـەر) دەڵێـت:”یەکەم تـوانا کە پێـویستە گـرنگی پێـبدەین، پێش ئەوەی ژەنگ بگـرێـت، خەیاڵە. ئەوە خەیاڵە وامان لێدەکات، کە هەموو رۆژێک بە تـازەیی لە جـیهـان بـڕوانـین”.
پێویستە ئەوەش بـزانین جیاوازییـەکی زۆر لە پـلەی خەیـاڵکـردن لە نێـوان خـەڵکـیدا هـەیە. هـەیە خەیـاڵ تـیژە، هـەیە خەیـاڵ ناوەنـدییـە، هـەشـە خەیـاڵ کـزە.
خەیـاڵ گـرنگـییەکی زۆری هـەیە لە یارمەتـیدانی منـداڵان، بۆ تێگەیـشـتن لە جـیهـانی دەوروبەریان و بۆ گوزارشتکردن لە خۆیان. خەیاڵ بەشێکە لە چالاکییەکانی رۆژانەی منـداڵان. گەر شتێک هەبێت منـداڵان تێیدا سەرکەوتـووبن، ئەوا توانـای خەیاڵکـردن و دروستکـردنی جیهـانی تایبەتی خۆیـانە. لە هەمـووی گرنگـتر منـداڵان، خەیـاڵەکانیان بۆ گەڕان بە دوای زانیاری و بـیرۆکەی نـوێـدا بەکاردەهـێنن. بـۆ نموونە کە سەردانی رووبـارێـک دەکـەن، دەکـرێـت بـبـێـتە هـۆی خەیـاڵکـردنیـان لـە ژیـان لەنـاو ئـاودا.
خەیـاڵ لە منداڵانـدا، یەکـێکە لـەو شتە بەسوودانـەی کە یارمەتی گەشەکردنی منـداڵان دەدات بە شـێوەیەکی سـروشـتی.
هـەر لە ساڵانی یەکـەمی ژیـانی منـداڵانـدا، خەیـاڵ جـێگەیەکی گـەورە لە چالاکـییەکانی ئەقـڵی منـداڵان پـڕدەکاتەوە. زۆرێک لە بیـرۆکە و یـاری و هـیواکانیان، لەسەر بنەمای خەیـاڵ پێکهاتـوون. خەیاڵیش لە دوو فاکتەر پێکدێت یەکێکیان (دەرەکییە) دەوروبەری منـداڵان. ئەوی دیکەیـان (ناوەکـییە) تـێڕوانیـنیان دەرەبـارەی جیهـان. خەیـاڵ بوارێکی گرنگە و ورووژێنەرە لە گەشەکـردنی منـداڵان. هەموو منداڵێک دەرفەتی ئەوەی هـەیە، کە پـەرە بە داهـێـنان و خەیـاڵی بـدات.
منداڵان لە رێگەی خەیاڵەوە، دەتـوانن بەسەر بەربەستەکانی کات و شـوێن و ئەستەمدا بازبدەن و سـنووری هـێزەکانی خۆیـان تێپەڕێـنن و دەستیان بۆ ئەوشتانە درێـژبـکەن و پەرەیـان پێـبدەن، کە لە راسـتییدا ناتـوانـن بە دەستـیان بهـێـنن. بۆ نموونە منـداڵان، بە خەیـاڵ، لە رێی رۆکـێتێکی کارتـۆنییەوە، یا بە سواری پێنووسێک، دەچـنە سەر مانـگ و هـەسارەکـان. بـەڵام لە راستـیدا ئەمەیـان پێناکـرێت. هەروەهـا لە رێـگەی خەیـاڵەوە، منـداڵان دەتـوانن بەسەر سەخـتییەکانی ژیـانی رۆژانـەدا زاڵـبن و ئاواتەکانیان بەدەست بهـێنن. بەردەوامیـش بە دوای هەمـوو شتـێکـدا دەگـەڕێن کە تـازە و بەسـوودبـن. بەم شـێوەیە گەشـەیەکی گـشـتگـیر و تـەواو و هـاوسەنـگ بەدەسـت دەهـێـنن.
خەیاڵی وەهـمی، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانی منداڵاندا، یارمەتیان دەدات، کە گرنگی بە ئـاژەڵ و باڵـندە و شـتە بێ گـیانەکان بـدەن. خەیـاڵ دەیـانبـاتە جیهـانێکی ئەفـسانەیی ئەفـسووناوی و سەرنجـڕاکێـش. لەم قـۆناغـەدا، منـداڵان خۆشـباوەڕن و باوەڕیان بەوە هـەیە، کـە ئـاژەڵ و بـاڵـنـدە و دار و بـەرد و هـەر هـەمـوو شـتەکـان، زمـان دەزانـن و دەتوانن بە کوردی بـدوین، دەتوان گوێـبگـرن، دڵخـۆشبن، پێـکەنـن، هەڵـپەڕن، بـڕۆن، چـاکە و خـراپە بـکەن، یارمـەتی بـدەن،…هـتد.
منـداڵان لە نێـوان سێ و پـێـنج ساڵـیدا، خەیـاڵ تـیژن. بەڵام ئـەم خەیـاڵەیان لەنـاو ئـەو ژیـنگە تەسکەی تێیـدا دەژیـن سـنووردارە. لـەم قـۆنـاغـەدا خەیـاڵی منـداڵان، رۆڵـێکی گـرنـگ دەگـێڕێـت لـە گـەشـەکـردنیـانـدا. چـونـکە خەیـاڵ رێـگەیـەکە بـۆ رێـکـخـستـنی بەشێکی زۆری چالاکـییەکانیـانیان. بنەمـایەکـیشە بۆ راهـێـنانی توانـا جـووڵـەییەکانیان و چالاکـردنی چـالاکـییەکـانی دیـکەیـان.
منـداڵانی نێوان شـەش و هەشـت و نـۆ ساڵان، خەیـاڵەکانیـان لە بازنـەی سـنوورداری ژینـگە تێـپەڕیـوە. بـەم رۆڵـەش لە رۆڵەکـانی گەشەکـردنی خەیاڵی منداڵان، دەوترێـت رۆڵی خەیـاڵی ئـازاد، کە تـێیـدا تـامـەزرۆی ئـەو وێـنـە زەیـنیـیە ئاڵـۆزانـەن کە بـۆیـان دەکـێشن، یا بە خەیاڵی خۆیان دروستیان دەکەن. بۆیە ئارەزووی چـیرۆک و هـۆنـراوە و پەخـشـان و شـانـۆ و گـەلـێک بابـەتی تـر دەکـەن.
منداڵان تا تەمەنی دوانـزە ساڵان، دەچـنە قـۆنـاغ و رۆڵـێکی تـرەوە. کە لە راستییەوە نـزیکە. بایەخـێکی زۆر بە راسـتی دەدەن، بێ ئـەوەی کە واز لە خەیـاڵکـردن بهـێنن. خەیاڵکـردن لەم قـۆناغـەدا، بە زۆری لەسەر بنەمـای وێنەی بینراوە. لە دوای ئـەوە، منـداڵان مەیلـیان بەرەو خەیاڵی ئەبستراکی”موجەرەد” هـەیە. لەسەر بنەمای هـێما و پێکهـێـنانی بیـرۆکەکان بنیات دەنـرێـن.
بەو پێیەی کە ئـەدەب وێناکـردنێکی خەیـاڵییە بۆ ژیـان و هـزر و هەسـت و سـۆز، لە میانـەی پێکهـاتەی زمانـەوانییەوە. ئەمـەش ئـەوە دەگەیەنێت کە سنووری خەیـاڵ لە ئەدەبـدا، بە ئـەدەبی منـداڵانـیـشەوە بـەرزە. زۆر جـاریـش رێـژەی خەیـاڵ لە ئـەدەبی منداڵاندا بە هـۆی پەیوەندیی بە هێزی خەیاڵ بە ژیانی ئەقـڵی منداڵانەوە، زیاد دەکات.
دەکـرێـت خەیـاڵی مـرۆڤ سـەرچـاوەی ئـەدەب بێـت، بـە ئـەدەبی منـداڵانـیـشەوە.
کەواتا هەموو بەرهەمێکی ئەدەبی دەبێـت هەڵگـری وێناکردنی خەیاڵی بێـت، تەنانەت ئـەو ژانـرە ئەدەبـیـانـەش کە بە راسـتی (ریالـیستی) ناودەبـرێـن، دوورنـین لە خەیـاڵ. چـونـکە وێنـاگـرتـنـێکی فـۆتـۆگـرافـی نیـن.

ئەدەبی منـداڵان، کۆمـەڵـێک بەرهـەمی هـونـەرییە، پێشکەش بە منـداڵان دەکرێت. کە تایبەتـمەنـدی و پێـداویستی و ئاستی گەشەکـردنیـان لەبـەرچـاو دەگـرن. واتـە لە مـانا گـشتـییەکەیـدا، هەمـوو ئەو بابەتـانە دەگـرێتەوە کە پێشکەش بە منـداڵان دەکرێـن. کە مانـا و بـیرۆکە و هـەسـتەکـان بەرجـەسـتەدەکـەن.
گۆمان لەوەدا نییە، کە خەیـاڵ رۆڵێکی گـرنگ دەگـێڕێت لە هەموو ژانـرەکانی ئەدەبی منـداڵان، وەک چـیرۆک و هـۆنـراوە و پەخـشان و شانـۆ، ئۆپـەرێت، رۆمـان، کە پـڕن لە فـانتـازیا، هەموو ئـەو شـتانـەش کە پەیوەندییان بە ئەدەبی منداڵانەوە هەیە. کەواتا خەیـاڵ پێـویستییەکی گـرنگی ئەدەبـیـاتی منـداڵانـە.
لـێرەوە، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێـت، کە پێویستی و تایبەتمەنـدیی یەکـەمی نووسـەرانی ژانارەکانی ئەدەبی منـداڵان، تـوانـای خـەیـاڵکـردنە. لە سایەی خەیاڵ و زمانـدا، بابەتە نـووسـراوەکانیان بۆ منـداڵان دەڕازێنـنەوە.
هەموومان بەشێکی زۆری ئەو چیرۆکانەمان لەیادماون، کە بە منداڵی بۆیان گێڕاینەوە یا خۆمـان خوێنـدمـانەوە، کە لە منـداڵـیدا هـۆگـریان بـووین. خەیـاڵ هـۆیـەکی سەرەکی ئـەم هـۆگـری و لەیـادمـانەوەیە.
یەکـێک لە تایبـەتـمەنـدییـە هـەرە گـرنـگەکـانی چـیرۆکی منـداڵان خەیـاڵە. کە رۆڵـێکی سەرەکیی لە چیرۆکی منداڵانـدا هەیە. ئەوە خەیاڵە منداڵانە بۆ چیرۆکەکان رادەکـێشێت.
پێویستیشە کتێبەکانی منداڵان، لە خەیاڵی ترسناک و تۆقـێنەر و لە کاری لە تـوانابەدەر پـاک بکـرێنـەوە. تێکەڵاوی چـەمـکەکان و تـێکەڵکـردنی راسـتیـش لەگـەڵ خەیـاڵـدا لە چـیرۆکی منـداڵانـدا، نابێـت ببـنە هـۆی جـۆرێـک لە سەرلـێـشـێـوانـدنی منـداڵان.
رەزا شـوان
نەرویـج: ١/ سێپتەمبەر/٢٠٢٢