لە پشتیوانی دروستبونی بەرەی کرێکاری و کۆمۆنیستی لە ئێران دا*.. ئاسۆ کەمال

ئێمە لە سەدەی ٢١ دا چاودێری گۆڕانکاریەکین لە خەباتی چینایەتیدا ئەویش هاتنە مەیدانی ڕیزێک لە ڕۆشنبیرانی پرۆلیتیری ڕادیکاڵین کە خۆیان بە حزب و گروپە نەریتیە کۆمۆنیستیەکان نابەستنەوە و شێوازی جۆراوجۆری خەباتی جەماوەری و سیاسی جیاواز لەو سۆشیالیزمەی لەدەوری تاکە حزبێکی سەرەکی کۆدەبونەوە هاتۆتە ئارا. دروستبونی بەرەکانی چەپ و چالاکی ڕۆشنبیرانی پرۆلیتیری لە یۆنان و ئیسپانیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکای لاتین و سودان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە تا بزانین ئەم مۆدێلە نوێیانە چین و چ گۆڕانکاریەک بەسەر کۆمۆنیزم و چەپی سەدەی ٢١ دا هێناوە و چۆن سۆشیالیزیمی پرۆلیتریان لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا بەهێزکردوە و خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان چیە؟
دەمەوێ لێرەدا لەسەر نمونەیەکی زیندووی نزیکی خۆمان، لەسەر ئیران، قسە بکەم. دەمانەوێ بزانین ئەم خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا چ کاریگەریەکی لەسەر دەوری ئەم توێژە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستیە هەیە. بەداخەوە لەبەر سەرکوتی ئەم داعشە دەوڵەتیە جمهوری ئیسلامی نازانین کە ئێستا چۆن ڕۆشنبیرانی چینی کرێکار و کۆمۆنیستەکان لەناوخۆی ئێراندا چ گۆڕانێکیان بەسەردا هاتوە لەژێر کاریگەری ئەم چەند ساڵەی ناڕەزایتیەکاندا، بەڵام ئەوەندەی ئاگادارین کە سەندیکا و گروپە کرێکاری و جەماوەریەکان بەرهەمی دەورەیەک لە کاری جدیە، کە بێگومان دروشمە کۆمۆنیستیەکانی وەک نان ، کار ، ئازادی و دەسەڵاتدارێتی شورایی و قسەکەرانی مانگرتن و خۆپیشاندانەکان، هەموو ئەمانە نیشانی دەدەن کە بەشی ڕۆشنبیری ئەم چینە لە ئێراندا چالاکە و ئەم ئاستە لە چالاکیش نیشانی دەدا کە بەو شێوەی گروپە کۆمۆنیستیەکانی دەرەوەی وڵاتی ئێران سێکتاریزم تیایدا بە‌هێز نابینرێ . هەروەک چۆن ئێمەی کۆمۆنیستەکان لە کوردستانی عیراقدا لە ڕاپەڕینی ١٩٩١دا لە سێکتاریزمی گروپە ناسیاسیەکانەوە بوین بە هەڵسوراوانی بزوتنەوەیەکی شورایی کە چوینە ناو خەڵکەوە ولەبەرامبەر ناسیونالیزمی کورددا وەستاینەوە .
کاریگەری ئەم دۆخەی بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری ئێران بەسەر ڕۆشنبیرانی پرۆلیتری و گروپە کۆمۆنیستیەکانی دەرەوە دەبینرێتەوە. دەبینین ئاسۆی ” دروستکردنی بەرەیەکی کرێکاری و کۆمۆنیستی جەماوەری لە ناو ئێراندا” لەبەردەم ئەم بەشە ڕۆشنبیرانەی چینی کرێکاری ئێراندایە.کە لەم ڕۆژانەدا بەشێوەی دەستپێشکەری لەلایەن حزبی حیکمتیست و باڵێکی کۆمەڵە (ڕیکخراوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران)ەوە دەستی پێکردوە و بانگەوازێکیان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی چەپ و سۆشیالیستی کردوە . ئەم کارە جێگای پشتیوانیە و پێویستی بە خستنەڕووی ڕۆشنی پرۆسەیەکە کە ئەم کارە بەسەرکەوتن بگەیەنێت.
هەر چەند ئەم هەوڵانە لە چەند ساڵی ڕابردووشدا لە دەرەوە لەلایەن کۆمۆنیست و چەپەکانەوە دراوە بەڵام ئەمڕۆ زەمینەیەکی لەبارتر هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە.
سەرنجی من لەم بارەوە بۆ سەرکەوتنی ئەم بەرەیە کە پیویستە مۆدێلێکی جیاواز بێت لە ئەزمونی پێشتری کۆبونەوەی تەنیای گروپە کۆمۆنیستەکان ئەوەیە، کە وەک هاوڕێ سەلاحی مازوجییش وتویەتی ( لە گفتوگۆیەکی کەناڵی هیوادا لەگەڵ هاوڕێ شەماڵ علی و هاوڕێ ڕەحمان حسین زادەدا) ، پێویستە ئەم بەرەیە بریتی بێت لە یەکگرتوکردنی ڕیزەکانی کرێکاران و کۆمۆنیستەکان و هەڵسوراوانی چەپ و سۆشیالیست لە ناو ئێران و کوردستاندا . ئەمە بۆچونێکە کە گروپی “یەکێتی سۆشیالیستی کرێکاری” و هەڵسوڕاوانی تریش دەری دەربڕن.
ئەمە خۆی دەرسێکە کە کۆمۆنیستەکان و چەپەکانی ئێران پێویستە لە شکستی شۆڕشی بەهمەنی ١٩٧٨ وەریگرن، کە ئەوەی تێکی شکاندن نەبونی ئەم ڕیزە یەکگرتوە سیاسیە کرێکاری و کۆمۆنیستیە بوو بەرامبەر بە بزوتنەوەی ئیسلامی و خومەینی کە هێرشی کردە سەر ئەو شۆڕشە و چینی کرێکار و شکستی بە شۆڕشەکەیانی هێنا و بۆ ٤٠ ساڵ سەرکوتی کردن. ئەمە نیشانەی دەورەیەکی نوێی خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکارە کە کاریگەری لەسەر گروپە کۆمۆنیستیەکان داناوە. هەربۆیە ڕێگای یەکگرتوبونی ئەم گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستانە بریتیە لە بەشداری یەکگرتوانە لەو خەباتەی ئەمڕۆ کرێکاران و ژنان و لاوانی شۆڕشگێڕ و توێژە ژێردەستەکانی ئیران دەیبەنە پێش.
ئەم پرۆسەیە دوو ئاستی جیاوازی هەیە. یەکەمیان کە سەرەکی و بناغەیە ئەو بەرەیەیە کە لەناو خۆی ئێراندا ڕۆشنبیرانی پرۆلیتری لەم ڕاپەڕین و خۆپیشاندانانەی ئێستادا دروستی دەکەن. بەرەیەک کە هەموو هێزی ناڕازی کرێکاران و لاوان و ژنان و توێژە زەحمەتکێشەکان کۆبکاتەوە و بەکردەوە ببێتە ناوەندی یەکگرتوبونی هەموو سەندیکا و ڕیکخراوە جەماوەریە پیشەییەکان و گروپە جیاوازەکان. هەرچەند ئەم کارە لە سایەی سەرکوتی جمهوری ئیسلامیدا سەختە بەڵام ئیمکانی هەیە لە ماوەیەکی دیاریکراودا دروست ببێ هەرچۆن ئێستا ئەم سەندیکا و گروپانەی تر خۆیان سەپاندوە لە ئێراندا.
ئاستی دووەمیان گروپە ڕۆشنبیریە کۆمۆنیستەکانی دەرەوەی وڵاتە. ئەم بەشە پێویستی بە سەرنجدانێکی ڕەخنەگرانەیە لە هۆکانی ئەو ڕیگریانەی لەبەردەمیدایە بۆ بەشداربون لە دروستکردنی ئەم بەرەیەدا. ئەم گروپانە پێویستیان بە گۆڕان و تیپەڕبونە لەو تێگەیشتنە سێکتاریزمە فکری و سیاسیەی کە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بۆ “خۆجیاکردنەوە لەچەپ”، کە کۆمۆنیزمی کرێکاری بانگەشەی بۆکردوە و گروپەکانی تریش بە سنوربەندیە “ئایدیۆلۆژی و بەرنامەی”یەکانیانەوە لەگەڵ یەکتردا هەریەکەیان لەوانی تر خۆیان جیاکردۆتەوە ، ئەمانە بونە مایەی پەرژوبڵاوی و جیابونەوە بەردەوامەکانیان. ئەم پڕۆژەیە بە پێچەوانەوەی ئەم ٤٠ ساڵەی ڕابردووی سێکتاریزم کاردەکا ئەویش “یەکگرتنی چەپ و سۆشیالیستەکانە”.
ئەم گۆڕانە لە دەرەوەی وڵات ڕوونادات ئەگەر ئەم گروپانە پەیوەست نەبن بەو یەکگرتنەی ئەمڕۆ لە ناوەوەی ئێران لە ڕیزی خۆپیشاندان و ناڕەزایتیەکاندا لە نێو ڕۆشنبیرانی پرۆلیتری و هەڵسوراوانی کرێکاری و جەماوەریەوە لە مەیداندایە. فشاری وەڵامدانەوە بە پێویستیەکانی ئەم خەباتە بەکردەوەیەی مەیدانی ڕوبەڕوبونەوەی جمهوری ئیسلامی لە ناوخۆی ئێراندایە کە سنورە سێکتاریستیە فکری و تەشکیلاتیەکانی ئەم گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستیانەی ئێستا تێک دەشکێنێ و ئیمکانی دروسبونی ئەم بەرە کرێکاری و کۆمۆنیستیە لە دەرەوەی وڵاتیش دروست دەکا.
ئەم بەرە چینایەتیە پێوسیتی بەکۆکردنەوەی هەموو ئەم ئاستانەی خەباتی کرێکاری و کۆمۆنیستی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتە تا بتوانێ لەبەرامبەر بورژوازی ئێرانی و ناسیونالیزمی کورددا بوەستێتەوە و ڕێگا نەدا خەباتی ئێستا و شۆڕشی داهاتوو جارێکی تر بەهۆی نەبونی هێزی سیاسی سەربەخۆی چینی کرێکارەوە شکست بهێنێ.
هەربۆیە ئەم ڕاگەیاندنەی ئەم دوو گروپە و شورای هاوکاری هێزی چەپ و کۆمۆنیست و هەموو هەوڵەکانی تری لە چەشنە لەبواری عەمەلیدا ڕوبەڕوی ئەوە دەبێتەوە کە چی دەکا لەگەڵ گروپە کۆمۆنیست و چەپەکانی تردا کە بیروڕای سیاسی جیاوازیان هەیە، وەک باڵەکەی تری حیکمەتیست(خەتی ڕەسمی)، لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، باڵەکەی تری کۆمەڵە(ڕیکخراوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران)، لەگەڵ چریکی فیدایی، لەگەڵ ڕێگای کرێکار، لەگەڵ گروپە سۆشیالسیتی و لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە ڕای جیاوازیان هەیە لەم دوو گروپە و ئەو شورای هاوکاریە هەیە.
ئەمە بە مانای تیکهەڵکێش بونی ئەم گروپانە لەگەڵ هێزێکی کۆمەلایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشاندایە لە ناو ئێراندا . هەربۆیە ئەگەر ئەمە بەرەیەکی کرێکاری و کۆمۆنیستی بێت، ناتوانێ تەنیا بەرەیەکی ئیدیۆلۆژی و بەرنامەیی ڕووت بێت. بنەماکانی بەرەیەکی چەپ و کۆمۆنیستی ئێستا لە ئێراندا پێویستە وەک بەرەیەکی فرەیی سیاسی هەموو کرێکاران بێت دژی جمهوری ئیسلامی و ڕیزی سیاسی خۆی لە بورژوازی ئێرانی و ناسیونالیزمی کورد جیابکاتەوە ، هەروەها خاوەن بەرنامەیەکی پراتیکی بۆ بردنە پێشەوەی خەباتێک بێت کە ئێستا لە ئارادایە و خواستەکان و دروشمەکانی ئەو ناڕەزایەتیە بەرزکاتەوە و کار بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنیان بکات. بۆ نمونە لە کاتێکدا هەموو خەڵکی کوردستان مانگرتنی گشتی دەکا ئەم بەرەیە نەکەوێتە تەبلیغاتی دژی مانگرتنی گشتی، هەر لەبەر ئەوەی باڵەکەی تری کۆمەڵە لەگەڵ حزبە ناسیونالسیتەکانی کوردستاندا پێشتر بانگەوازی مانگرتنی گشتیان کردوە. ئەم بەرەیە نابێت لە خەباتی جەماوەری کرێکاران و خەڵکی شۆڕشگێڕ داببڕی و هەوڵی ئەوە بدات کە ببێتە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێزی شۆڕشگێرانە و گروپە جۆراوجۆرەکان و تاکتیکە جیاوازەکانی خەباتی جەماوەری. هەربۆیە هێزی بزوێنەری ئەم بەرەیە پێویستە هەڵسوراوانی کرێکاری و کۆمۆنیستی لە ناوخۆی کوردستان و ئێراندا بێت، نەک بەرەی فەرمی دەرکردنی بەرنامە و بەیاننامەی چەند گروپێک یان کاری هاوبەشی ئەندامانی تەشکیلاتی ناوخۆی چەند گروپێک بێت. پێویستە هێزی سەرەکی ئەم بەرەیە یەکگرتووبونی ڕیکخراوە و سەندیکا و گروپەکانی کرێکاران و مامۆستایان و خوێندکاران و پیشەگەرەکان و ژنانی ئازادیخوازی ناو خۆپیشاندانەکانی ئێستای ئێران بێت. گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستیەکان دەبێت ئەو بەشە لەم بەرەیە بن کە ئەم ئاسۆ و بەرنامە و پرۆسەیە بۆ دروستکردنی حزبێکی سیاسی و جەماوەری کرێکاران بەرن لە دڵی ئەم خەباتەی ئەمڕۆی کرێکاران و خەڵکی شۆڕشگێڕی ئیراندا. ئەم هێزە کۆمەڵایەتیە سیاسیە دەتوانێ ئەم شەڕە چیانیەتیەی کرێکاران بەرەو سەرکەوتن بەرێت، نەک یەکگرتنی تەنیا گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستەکانی دەرەوەی ووڵات.
سەرکەوتنی تەجروبەی دروستبونی قاڵبێکی سیاسی و جەماوەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لە ئیراندا ڕۆشنبیرانی پرۆلیتری و گروپە کۆمۆنیستەکانیان دەگۆڕێ و ڕزگاریان دەکا لە دابڕاوی و نەخۆشی سێکتاریستی و پەرژوبڵاوی زاڵی ئێستا. لێرەدایە کە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستەکان دەبنە بەشێکی ئورگانیک و کاریگەری بزوتنەوەی کرێکاری. لە بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی ئەمڕۆی ئێراندا ئیمکانی سەرهەڵدانی کۆمۆنیزمێکی نوێ هەیە، ئەگەر ڕۆشنبیرانی پرۆلیتری خۆوشیاریان بە دەوری خۆیان لە ڕۆشنگەری و گەڵالەی بەرنامەی سیاسی و بردنە سەری ئاستی کەلتوری چینەکەیاندا هەبێ و بتوانن جەماوەری ئەم چینە لە ڕیزێکی چینایەتی سەربەخۆی سیاسی و جەماوەریدا دژ بە جمهوری ئیسلامی و بەدیلە بوژوازیەکانی تر یەکگرتووبکەن.
ئەم تەجروبەیە بێگومان کاریگەری خۆی لەسەر ئەو دۆخە چەقبەستویەی ڕۆشنبیریە پرۆلیتری و گروپە کۆمۆنیستیەکانی کوردستانی عێراقیش دادەنێت چونکە ئەمە هەمان داستانی ئێمەشە و پێویستمان بە هەمان پرۆسەی خەباتکارانە هەیە بۆ تێپەڕبوون لە دۆخی ئەزمەگرتوی ئێستای کۆمۆنیزم و بنیات نانی کۆمۆنیزمێکی نوێ.

** ئەمە لە بەشی ٣ چاوپێکەوتنەکەمدا هاتوە کە لەم لینکەدا دەتوانن وەریبگرن
https://marxist-trend.org/view.php?lang=kurd&cat=448…




چونە سەرەوەی چەپ لە شۆڕشی ئێستادا لە گرەوی چیدایە؟.. حمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

حیزب و هێزە چەپە شۆڕشگێڕەکان بە چ ستراتیژێک دەتوانن ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە پێشهاتە شۆڕشگێڕییەکان بگێڕن و بگەنە پێگەی ڕابەرایەتی شۆڕش؟ ئەم بابەتە هەوڵێکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە. بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا دەبێ لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی شۆڕش بکۆڵینەوە.
دوو تایبەتمەندی گرنگی هەموو شۆڕشەکان، کە بە ڕوونی لە شۆڕشی ئێستادا دیارە، بریتین لە سروشتی نەرێنی شۆڕش و گشتگیربوونی. داننان بەم تایبەتمەندیانەدا، کە بەتەواوی بەیەکیشەوە پەیوەستن ، پەیوەندییان هەیە بە سیمای چینایەتیی شۆڕشەوە، و پشت بەستن پێی لە ئەدای چەپی حزبی لە سەردەمی شۆڕشدا، ڕۆڵێکی ڕەهای یەکلاکەرەوەی هەیە لە فراوانکردنی کاریگەری و شکۆمەندی چەپ لە دڵی شۆڕشدا.
سیمای سەلبی شۆڕش
شۆڕش دیاردەیەکی سەلبیە بەو مانایەی کە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی گەورە هەیە بۆ ڕەخنەگرتن و نکۆڵیکردن لە حکومەت و تەواوی ئەو بارودۆخە بەرگە نەگیراوانەی کە هەن. ئامانجی ڕاستەوخۆی هەر شۆڕشێک ڕووخاندنی حکومەتە. شۆڕش کاتێک دەگیرسێت کە زۆرینەیەکی زۆری خەڵک بەرگەی بارودۆخی ژیانی خۆیان نەگرن و دەسەڵاتداران نەتوانن حوکمڕانی بکەن، واتە توانای سەرکوتکردن و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لەدەست دەدەن.
ئەوەی جەماوەری خەڵک دەجوڵێنێت، ناڕازیبوونە لە هەلومەرجە بابەتییەکانی ژیانیان و هاتنە گۆڕەپانەکە بۆ نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوەی ئەو هەلومەرجانە. فەرمانی هەموو شۆڕشێک نکۆڵیکردنە لە هەژاری و نائەمنی ئابووری، نکۆڵیکردن لە نەبوونی ماف، نکۆڵیکردنی سەرکوت، نکۆڵیکردنی نایەکسانی و هەڵاواردن و بە گشتی نکۆڵیکردنی هەموو ئازار و کێشەکانی زۆرینەی ٩٩%ی کۆمەڵگا. سروشتییە مرۆڤەکان خۆشگوزەرانی و ئازادی و یەکسانی و هەموو مافە مرۆییەکانیان دەوێت، بەڵام ئەم ئایدیاڵە ئینسانیانە لە ناخی ئامانجە نەرێنییەکانی شۆڕشیشدا شاراوەن. لە هەموو نەرێنییەکدا ئەرێنییەک ببینیت: نا بۆ دیکتاتۆری و چەوساندنەوە، واتە ئازادی، نا بۆ هەژاری، واتە خۆشگوزەرانی، نا بۆ جیاکاری، واتە یەکسانی و هتد. جەماوەری خەڵک داواکاری ئینسانی بەرزکردۆتەوە، بەڵام شۆڕش دژی حکومەتێک و دژی ئەو هەلومەرج و حکومەتەی کە هەیە پێکدێت و نەک بۆ ئەو حکومەت و پەیوەندیانەی کە بڕیارە جێگەی بگرێتەوە. لە ڕوانگەی جەماوەری خەڵکی شۆڕشگێڕەوە هەر حکومەتێک بێت باشترە لەو حکومەتەی کە هەیە. بەبێ باوەڕێکی گشتی ئاوا شۆڕشێک دروست نابێت. خەڵک لە دژی ئێستا شۆڕش دەکەن – چونکە چیتر ناتوانرێت تەحەمول بکرێت- و نەک بۆ داهاتوو، یان وردتر بڵێین، هەر جۆرە ئایندەیەکیان دەوێت بەبێ حکومەت و هەلومەرجەکانی ئێستا.
ئەم تایبەتمەندی و خەسڵەتە نەرێنییە لە شۆڕشی ئێستادا بە ڕوونی دەبینرێت: دروشمە نا نەتەوەیی و ناوەندییەکانی شۆڕش بریتین لە مردن بۆ دیکتاتۆر، مردن بۆ خامنەیی، ئێمە کۆماری ئیسلامیمان ناوێت، دەبێت مەلا ون بێت و هاوشێوەکانیان هەموویانن دژی حکومەت. تەنانەت ژن، ژیان، ئازادییەش لە دژی ژنکوژی حکومەت و تێکدانی ژیان و دیکتاتۆریەت و لە پێدانی ئازادیەکان. شۆڕش پلانی کارکردن و بەرنامەیەکی سەلمێنراوی نییە. ئەمە شتێکە کە لەلایەن ڕابەرایەتی شۆڕشەوە دیاری دەکرێت، بەڵام تەنانەت پێوەرەکانی هەڵبژاردن و بەرزبوونەوەی سەرکردایەتی لە پرۆسەی شۆڕشدا، وەک لە خوارەوە دەبینین، نوێنەرایەتیکردنی سیما نەرێنییەکەیە نەک پلانێکی ئەرێنی بۆی داهاتوو. تەنانەت سەرکەوتن بۆ ڕابەرایەتیش بە تەرکیزکردن لەسەر سیمای نەرێنی شۆڕش تێدەپەڕێت.
تایبەتمەندی گشتی شۆڕش
تایبەتمەندییەکی گرنگی هەر شۆڕشێک گشتگیرییەتی. هەمووی واتە پشتیوانی زۆرینەی خەڵک بۆ شۆڕش. مەرج نییە ئەمە بەو مانایە بێت کە هەموو خەڵک یان تەنانەت زۆرینەی خەڵک لە ناڕەزایەتی و مانگرتن و هتددا چالاک بن، بەڵکو ئەوە مانای ئەوەیە کە بەشە چالاکەکەی کۆمەڵگا نوێنەرایەتی بەشێکی زەبەلاحی خەڵک دەکات. لێکۆڵینەوەی شۆڕشەکان دەریدەخات کە چالاککردنی تەنها لەسەدا سێ و نیوی دانیشتوان بەسە بۆ پێکهێنانی شۆڕش. لەسەدا سێ و نیو کە نوێنەرایەتی لەسەدا نەوەدی کۆمەڵگا دەکەن. بەڵام شۆڕشی ئێستا تا ئێرە بەشێکی زۆر فراوانتری هێناوەتە مەیدانەکە. لە شۆڕشی ئێستادا تەنها قوتابیان (هەشتاکان) کە چالاکترین بەشن، زۆر زیاتر لە سەدا سێ و نیوی دانیشتوان پێکدەهێنن، بەڵام خاڵی گرنگتر ئەوەیە کە ئەم هێزە چالاکە نوێنەرایەتی خواستی زۆرینەی ڕەها لە خەڵک دەکات ، خواستی ڕزگاربوون لە خراپەی کۆماری ئیسلامی.و پشتیوانی و هاوپشتی زۆرینەی ڕەهای خەڵکی هەیە. لە شۆڕشی ئێستادا، کرێکاران، کاسبکاران، پارێزەران، پزیشکان و هەروەها چین و توێژە بەرفراوانەکانی خەڵک بە بۆنەی چلەوە هەنگاویان ناوەتە ناو مەیدانەکەوە، و ڕیزەکانی شۆڕش، تەنانەت بە مانا چالاک و دەست وئیخەگیر بەشداری لە مەیدانی خەباتەکە دەکات، ڕۆژانە فراوانتر و گشتگیرتر دەبێتەوە.
ئەم گشتگیرییە لە سەردەمی ئێمەدا لە هەلومەرجی بابەتیی و پەیوەندییە ئابوورییەکان لە کۆمەڵگا سەرمایەدارییەکاندا سەرچاوەی گرتووە. قازانجی سەرمایە ڕەگی هەموو هەڵاواردن و نایەکسانی و نادادپەروەرییەکانە لە کۆمەڵگادا. وە ڕۆژانە توێژە گەورەکانی خەڵک ڕەوانەی ئۆردوگای کار دەکرێن و ڕووبەڕووی نائەمنی و بێ یاسایی و هەژاری زیاتر دەبنەوە. وە ئەم ڕاستییە لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا زیاتر لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکە دەبینرێت.
لە کۆماری ئیسلامیدا هەژاری و ستەم و نادادپەروەری لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکانی تر توندتر و بەربڵاوترە، تەنانەت لە وڵاتانی جیهانی سێهەمیشدا. لێرەدا نەک هەر کرێکاران، بەڵکو ژن و گەنج و هەرزەکار و بازرگان و پارێزەر و پزیشک و مرۆڤەکان لەژێر چەوسانەوەی نەتەوەیی و ئایینی و جێندەری و هتددان. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شۆڕشی ئێستا خاوەنی سیمایەکی گشتگیر و هەمەلایەنەی هەیە.
ئەم گشتگیرییە ڕەنگدانەوەی سروشتی نەرێنی شۆڕشە، ٩٩%ی خەڵک ئامانجی هاوبەشی ڕووخاندنی حکومەت پەیڕەو دەکەن، چونکە لە دۆخی ئێستا دا نادروشێنەوە. حکومەتی داهاتوو چ جۆرە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی ئەم زۆرینە مەزنە بەڕاستی بتوانێت بە خواستەکانی خۆی بگات، مەرج نییە هەمووان لەسەری ڕێکبکەون و خەمی جەماوەری خەڵک نییە لە شەڕی حکومەتدا. سیستەمی ئایندە لەلایەن حزب و هێزێکەوە دیاری دەکرێت کە لە بزووتنەوەی نەرێنی بۆ ڕووخاندنی حکومەتدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت.
تایبەتمەندی چینایەتی شۆڕش
پەیوەندی نێوان تایبەتمەندی نەرێنی و هەموانی شۆڕش لەگەڵ تایبەتمەندی چینایەتیی شۆڕشدا چییە؟ ئایا گشتگیری و نەرێنیی شۆڕش نکۆڵیکردن لە تایبەتمەندی کرێکاریی بوونی شۆڕش نییە؟ بەڕای من شۆڕشی کرێکاری نەک هەر دژایەتی گشتیی و نەرێنی شۆڕش ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە زیاتر لە هەر شۆڕشێکی تر خاوەنی تایبەتمەندیەکانە.
زۆرێک لە هێزە چەپەکان پێیان وایە لە شۆڕشی کرێکاریدا تەنها کرێکاران لە مەیداندان و تەواو. ئەوانی تر وەک مامناوەند و ناپایەدار، بۆرژوازی و وردە بۆرژوازی دەمێننەوە. ئەم دۆستانە لەوە تێناگەن کە نە شۆڕشی کرێکاری و نە هیچ شۆڕشێکی تر بە سەرهەڵدانی تەنیا یەک چین دروست بووە. بزووتنەوەیەک کە گشتگیر نەبێت دەتوانێت هەر بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی وڕەوا بێت، بەڵام شۆڕش نییە. زۆرێک لە هێزە چەپەکان بە مانای شۆڕشی کرێکاری وەک “شۆڕشی کرێکاران” دەگەیەنن. هاوتاکردنی شۆڕشی کرێکاری لەگەڵ شۆڕشی کرێکاران، تێگەیشتنێکی ڕووکەش و میکانیکی لە تایبەتمەندی چینایەتیی شۆڕش نیشان دەدات.
تایبەتمەندی چینایەتی شۆڕش بەو مانایە نییە کە چینی شۆڕشگێڕ بە تەنیا لە مەیدانەکەدا بێت، بەڵکو بە مانای هەژموونی چینایەتی چینێکی دیاریکراو لە نێو ئەو جەماوەرە خەڵکەی کە ناڕازین لە دۆخەی کەهەیە. لە شۆڕشە بۆرژوازییەکانی سەدەی ١٨ و ١٩دا، کۆڵبەران و کرێکارانی شار بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشدار بوون، بەڵام هەژموون و سەرکردایەتی شۆڕش لە دەستی چینی سەرمایەداریدا بوو. لە شۆڕشە کرێکاری و سۆسیالیستییەکاندا، هەژموون لە دەستی چینی کرێکاردایە – حزبە شۆڕشگێڕەکان کە نوێنەرایەتی ئەم چینە دەکەن – بەڵام جەماوەری خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشدارن. لێرەدا تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە لە شۆڕشی سۆسیالیستیدا، بە ڕزگاری چینی کرێکار، هەموو چین و توێژەکان ئازاد دەبن. ئەو سەرابانەی ئازادی و ڕزگاری کە بۆرژوازی شۆڕشگێڕ لە سەدەکانی ڕابردوودا لە بەردەم کۆمەڵگادا داینابوو، لە شۆڕشی کرێکاریدا بەدی دێت.
بۆیە ئەو بیرۆکەیەی کە شۆڕشی کرێکاری بە مانای شۆڕشی کرێکارانە، وەک بیرۆکەی حکومەتی کرێکاری، بە مانای حکومەتی کرێکارانە، بەتەواوی زهنی و ناواقیعیە.
ئەگەر قبووڵی بکەین کە شۆڕشی سۆسیالیستی سەبارەت بە هەژموونی چینایەتی چینی کرێکارە، ئەوا ئەم پرسیارە بنەڕەتییە دێتە ئاراوە، پێویستە چی بکرێت بۆ بەدەستهێنانی هەژموون؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە تایبەتمەندی سەلبی و گشتگیری شۆڕشدایە.
جیاوازی نێوان ڕاست و چەپ لە شۆڕشدا
جگە لە حزبە چەپە شۆڕشگێڕەکان، زۆرێک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنە ڕاستەکانیش داوای ڕووخاندنی حکومەت دەکەن و کاتێک شۆڕشێک دەست پێدەکات بەرگری لە شۆڕش دەکەن. لەم دۆخەدا پێدەچێت جەختکردنەوە لەسەر گشتگیری و نەرێنی شۆڕش ڕیزەکانی چەپ و ڕاست دەشێوێنێت. زۆرێک لە حیزب و هێزە چەپەکان، لە بارودۆخی ئەمڕۆی ئێراندا، نزیکەی هەموو هێز و ڕێکخراوە چەپەکان، جگە لە حیزبی ئێمە، بە هۆی سنووردارکردن و دابڕانی ڕیزەکانیان لە هێزە ڕاستڕەوەکان، تێزی گشتگیریی شۆڕش ڕەتدەکەنەوە و نکۆڵی دەکەن و چارەسەریش ئەوەیە بۆ ئەوەی جەخت لەسەر جیاوازییە ئەرێنییەکانیان بکەنەوە.ئەوان لەگەڵ هێزەکانی تردا دەیدۆزنەوە. لەم شۆڕشەی ئێستادا دەتوانین ڕوونی ئەم هەوڵە لە دەرەوەی وڵات ببینین، کە بەبێ سەرکوت حزبەکان دەتوانن بێنە سەر شەقامەکان. دوورکەوتنەوە لە خۆپیشاندانی جەماوەری لەدەرەوەی وڵات چونکە ئاڵای بەدەستان بەشداری تێدا دەکەن – بە گوتەی ئەم برادەرانە هەموو ئاڵا بەستێک ڕاستڕەو و لایەنگری پاشایەتییە، ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆیەکی جیا هەیە-، پێکهێنانی ڕیزێکی سەربەخۆی چەند دە کەسی لە پەراوێزی جەماوەری خۆپیشاندانەکان پێکدەهێنێت بە دروشمی “مەرگ بۆ ستەمکار، جا پاشا بێت یان ڕابەر” – کە ئەگەرچی بۆ خۆی دروشمێکی دروستە، بەڵام لە چوارچێوەی شۆڕشێکی دژە کۆماری ئیسلامیدا، بەکردەوە دروشمی سەرەکی مەرگ بۆ خامنەیی کۆت وروشاو دەکات ، زیادکردنی حکومەتی شورایی بۆ دروشمی سەرەکی و یەکگرتوو، ی”ژن، ژیان ئازادی” کە بووەتە پەیامی گشتگیر و سەرنجڕاکێشی شۆڕش، لەقاودانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا کە هەڵوێستیان بەرامبەر کۆماری ئیسلامی هەیە، لەقاودانی گردبوونەوەی بەرلین چونکە سەکۆیەکی بە چەپ نەدا، دژایەتی حامەد ئیسماعیلیون وەک کەسێک کە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا دروستیان کردووە و هیچ مێژوویەکی تێکۆشانی نییە و هتد. ئەمانە پێکهاتەی بزووتنەوەی زۆرێک لە هێزە چەپەکانە کە لەم قۆناغەدا بوون. بەڕای من ئەمە ڕێگای کاریگەربوون و دەرکەوتنی لە پێشهاتە شۆڕشگێڕییەکان نییە، بەڵکو ڕێگای گۆشەگیربوون و پەراوێزکەوتنە. هاوڕێیان لە سەرە پانەکەیەوە شمشاڵەکە دەفڕێنن.
یەکەم: جیاوازی نێوان چەپ و ڕاست تەنیا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیجابیدا نییە، بەڵکو ئەگەر گرنگتر نەبێت، بەڵکو بە هەمان پلەی گرنگییەوە، لە ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی هەبوو. سۆسیالیستەکان تەنها لە ئەڵتەرناتیڤی ئیجابیدا نیە کە سۆسیالیزمە – جۆری حکومەت و جۆری سیستەم و پەیوەندییە ئابوورییەکان و هتد – لە خاڵی بەرانبەر هێزە ڕاستڕەوەکانداندا دەوەستن، بەڵکو لە بنەڕەتدا جیاوازن لە هێزەکانی باڵی ڕاست- لە ناڕەزایەتی و ڕەخنەگرتن و نکۆڵیکردن لە دۆخ و سیستەمی هەبوو. ئێمەی چەپ دەمانەوێت نەک هەر حکومەت بڕوخێنین، بەڵکو هەموو ئەو سیستەمەی ئێستا تێکبشکێنین ، دژی کۆیلایەتی کرێ و ئیستغلالکردنین ، دژی نەک هەر دیکتاتۆریەت بەڵکو دژی هەر جۆرە حکومەتێکین لە سەرووی خەڵکەوە، دژی هەر جۆرە هەڵاواردنێکین ، بە جیاکاری چینایەتی و ئابووریشەوە، ئێمە دژی هەر جۆری دەستوەردانیکی ئایین لە حکومەت و یاسا و سیستەمی پەروەردەداین، دژی مەقولەی ئایینی فەرمیین، دژی سزای لەسێدارەدان و مەقولەی زیندان و زیندانی سیاسیین و هێزە چەکدارەکان لە خەڵک باڵاترن و هەموو ئەمانەش بە مانای ڕووخساری نەرێنی سۆسیالیزم و ڕەخنە و دژایەتی نەگیرساوی باڵی ڕاست بەرامبەر بە حکومەت دێت.وە لە بنەڕەتدا جیاوازە لەو دۆخەی کە هەیە. ڕێگای کاریگەری و بەشداری کاریگەر و سەرکەوتن لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا، پشتبەستن بەم ڕەخنە قووڵە. لە شەڕ لەگەڵ حکومەتدا، جەماوەری خەڵک نەک لەسەر بنەمای سیاسەتی ئیجابی بەڵکو لەسەر بنەمای ڕەخنەکانیان لە حکومەت و سیستەمی ئێستا، حوکم لەسەر هێز و کەسایەتییە سیاسییەکان دەدەن.
دووەم: ئەم ڕەخنەیە بەتەواوی و تایبەت بە حکومەت بێت. ئێمە دەمانەوێت دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی چینی سەرمایەدار دەربهێنین، شۆڕشیش مانای ئەوەیە کۆمەڵگا یەکگرتوو و بەیەکەوە بەستراوەتەوە بە هەمان ئامانج ڕاپەڕیوە. زۆربەی هێزە چەپەکان پێیان وایە ڕەخنەی چینایەتی واتە هەڵگرسانی شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکان. واتە ڕووبەڕووبوونەوەی نەک هەر حکومەت، بەڵکوو دژایەتی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاستڕەوی حکومەت و هەموو حکومەتەکان و ئیمپریالیزمی جیهانی و بەکورتی هەر دەزگا و حکومەت و هێزێک کە چەپ و سۆسیالیستی نەبێت. ئەم هێرشە زارەکیی و سنووردارکردنە لەگەڵ هەموو جیهان و خەڵک بە کردەیی بە مانای دەربازکردنی ئەو دوژمنە تایبەتە دێت لەژێرچەقۆ کە شۆڕش کردویەتیە ئامانج. گومانی تێدا نییە چەپ بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و هەمیشە ڕەخنەگری تەواوی سیستەمی سەرمایەداری و هەموو حیزب و حکومەتە سەرمایەدارەکانە، بەڵام لە بەرەکانی شەڕ بۆ ڕزگاربوون لە حکومەتێکی دیاریکراو، دەبێت هەموو هێزەکان بەو ئاراستەیە چڕبکرێنەوە. شۆڕش بڕیار نییە بۆرژوازی جیهانی بڕوخێنێت!
کۆمۆنیزم لە سیاسەت و لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕیدا واتا لەگەڵ هەموو هێزەکان دژی حکومەتی ناوخۆیی. بە واتای “هەموو تفەنگەکان ڕوبە حکومەتی ناوخۆیی”. توندترین شێوەی ململانێی چینایەتی شۆڕشە، قووڵترین و ڕادیکاڵترین خەباتی چینایەتیش یەکخستنی زۆرینەی خەڵکە بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی چینی دەسەڵاتدار لە دڵی شۆڕشدا. لەم بوارەدا هەر جۆرە سنووردارکردنی شەقام لەگەڵ هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن و حکومەتەکانی دیکە و لەگەڵ هەر کەس و هەر شتێک کە چەپ و سۆسیالیستی نییە، لە ڕاستیدا بڵاوە پێدەکات و خاو دەبێتەوە و وا دەکات خەبات بۆ ڕووخاندنی ئەو حکومەتەی کە شۆڕش لە دژی دروست بووە، و لە ڕاستیدا لە بەرژەوەندی حکومەتیش کۆتایی دێت. ڕەخنەی تیۆری-سیاسیی هەمەلایەنەی ئێمە لە هێزە ڕاستڕەوەکان شتێکی ئاسایی ئێمەیە و پشوو هەڵگرنییە. بەڵام ڕەخنەی مەیدانیی هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن لە دڵی شۆڕشێکی دیاریکراودا، وەک هێرشکردنە سەر کەسایەتییەکانی وەک حەمەد ئیسماعیلیون یان هەر کەسایەتییەک کە دژایەتی شۆڕش دەکات، هێرشکردنە سەر هەر حکومەتێک کە خۆی لە کۆماری ئیسلامی دوور بخاتەوە، نمایشکردنی مێژووی هەر کەسێک یان کەسایەتییەکی ناودار کە لە بەرگریکردن لە شۆڕشی خەڵک و هاوشێوەکانی هەڵوێست دەگرێت، نیشانەی ڕادیکالیزم نییە، بەڵکو ئەوە نیشان دەدات کە پەیوەندی بە سیاسەت و مەیدانی ڕاستەقینەی خەباتەوە نییە. وە ئەم ناپەیوەندییە ئەمڕۆ وەرگێڕدراوە بۆ بەرەیەکی یەکگرتووی چەپ لایەنگرانی دروشمی “نە پاشا و نە سەرکردە” لەگەڵ موجاهیدەکان دژی پاشایەتیخوازەکان و لە لایەکی تریشەوە هاودەنگیان لەگەڵ موجاهیدەکان و پاشایەتیخوازەکان و هاوشێوەکانی لە شەهرام هۆمایون بەرامبەر حەمەد ئیسماعیلون! ئەمەش دەرئەنجامی پراکتیکی تێزی “جەنگی بەدیلەکان”ی هاوڕێکانمانە. ئەوان لەگەڵ ئەم هێزە ڕاستڕەوەدا لەدژی ئەویتر یەکیان گرتووە و لەڕاستیدا شانبەشانی کۆماری ئیسلامی حوکمڕانی ئۆپۆزیسیۆنی تازە هاتوو دەکەن، بەڵام هێشتا پێیان وایە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستڕەودا شەڕ دەکەن! ئەوان دژی ئەو پاشایە دەجەنگن کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی زانی. و لە دەرەوەی وڵاتیش لە دژی هێزێک هاتوونەتە مەیدان کە لە ئێران تەنانەت بۆ ڕۆژی کوروش و کۆبوونەوەی پاسارگاد کەس گێزەرێکی نەچەقاندووە. لە دۆخێکی وادا، سنووردارکردنی شەقام لەگەڵ شانشینی، ڕەخنە و لەقاودان نییە، بەڵکو بۆ بەرزکردنەوەیە.
براوەی ئەم شەڕە تەنیا کۆماری ئیسلامییە. چ نیعمەتێکە بۆ خوێن ڕێژان لەوە زیاترە لە ناڕەزایەتیی ڕۆژانەی خوێندکاران و دەیەی هەشتاکان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە چلەکان و لە لوتکەی دروشمەکەدا، هەموومان پێکەوە دژی دابەشکارییە نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی ڕێژیم، چەپەکانی تاراوگە دژی “گروپی ئیسماعیل”. چ نیعمەتێکی گەورەترە بۆ حکومەتێک کە لەژێر فشاری بەرەی یەکگرتووی خەڵکدا کەوتۆتە دۆخێکی خراپەوە لەوەی کە بەرەیەکی تر لە دڵی شەڕی مانەوەی خۆیدا بکاتەوە، کە ناوی شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکانە!
ئەمە ڕێگا و داب و نەریتی چەپی دەدستەگەرا و نەک ڕێگا و میتۆدی چەپی سیاسی و کۆمۆنیزمی پراکتیکی.
قووڵکردنەوەی “نا”ی خەڵکی
هێزی چەپ کە دەیەوێت لە شۆڕشدا کاریگەر بێت، پێویستە پێش هەموو شتێک وەڵامی پێویستی یەکخستنی جەماوەری خەڵک بداتەوە و ئەم وەڵامەش تەنیا دەتوانێت قووڵکردنەوەی ڕەخنەی خەڵک بێت و “نا” بێت بەرامبەر بەو سیستەم و حکومەتەی کە هەیە و تەواو . ڕێگای پێشکەوتن و بەرزکردنەوەی چەپ، قووڵکردنەوەی “نا”ی خەڵک و یەکخستنی ڕیزەکانی شۆڕشە لە دەوری ڕەخنەیەکی قووڵ و ڕادیکاڵ لە هەموو حکومەت و سیستەمی هەبوو. ئەمە ڕێگای پوچەلکردنەوە وخستنەلاوە “ڕوخاندن”ی بەرژەوەندی خوازانەو خۆنەگرتوی هێزە ڕاستڕەوەکان و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سیستەمی هەبووە بە کەمترین گۆڕانکاریەوە. دەتوانین و پێویستە حکومەتی ڕاستڕەو لەقاو و بێناوبانگ بکەین، نەک لە “شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکاندا”، بەڵکو لە شەڕی دژی حکومەتی ڕاستڕەودا.
هەرچەند ڕەخنەی ئێمە لە حکومەت و سیستەمی هەنووکەیی ڕادیکاڵتر و قووڵتر بێت، یەکڕیزیی خەڵک بەهێزتر دەبێت. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ دەستەبەرکردنی هەژموونی چەپ لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا.
دەپرسن، ئەگەر شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکان لە بەرنامەدا نەبێت، چ گەرەنتییەکە هەیە کە ئەڵتەرناتیڤی چەپ، سۆسیالیزم و حکومەتی شوراکان ، بگاتە دەستەڵات؟ وەڵامەکەی ڕوونە. ئەگەر چەپ بتوانێت لە قۆناغی نەرێنی شۆڕشدا بێت، لە مەیدانی شەڕدا بێت بۆ ڕوخاندنی حکومەت و ئاڵا هەڵگری نکۆڵیکردنی دۆخی ئێستا، لە قۆناغی ئیجابیدا، بنیاتنانی سیستەمی داهاتوو، جەماوەری شۆڕشگێڕ سەرکردایەتییەکەی قبوڵ دەکات. مەرجی پێشوەختە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی جەماوەری خەڵک لە ئەڵتەرناتیڤی چەپ سۆسیالیستیدا، بەدەستهێنانی متمانەی خۆیانە لە خەباتی ڕووخاندنی حکومەتی هەبوو.
ئەمەش بە ڕوونی بە ئەزموونی هەموو شۆڕشەکانەوە دەرکەوتووە، لەوانەش شۆڕشی ئۆکتۆبەر بە مانای ئەرێنی و شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ بە مانا نەرێنی وشەکە.
ئەمە ئەو هێڵەیە کە حزبەکەمان پەیڕەوی لێدەکات. ئێمە دژی تێزی شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکان و بونە ئۆپۆزۆسینی ئۆپۆزسیۆن بوونە لە مەیدانی خەبات دژی کۆماری ئیسلامیدا. هاوکات لە هیچ هەلومەرجێکدا ڕەخنەی هەمەلایەنەی ئێمە لە هێزە ڕاستڕەوەکان و ڕێباز و ستراتیژی و سیستەمی بەها و سیاسەت و هەڵوێستەکانیان داناخرێت. ئەم دووانە نەک هەر دژایەتی یەکتر نین بەڵکو تەواوکەری یەکترن.
ئه م شێواز و ستراتیژه ده توانێت چه پ له شۆرشی ئێستادا پاڵ بنێته پێشه وه و بیکاته ڕابەری شۆڕش. من ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە بانگەوازی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە خۆیان بە کۆمۆنیست ناودەبەن، ئەم سیاسەتە بگرنەبەر.

٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢




سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین.. گفتوگۆ لەگەڵ مەنسور حیکمەت

چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕادیۆی ئینتەرناسیۆناڵی ستۆکهۆڵم لەگەڵ مەنسور حیکمەت
وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

ڕادیۆی ئینتەرناسیۆناڵ: ئاگادارن کە بە هۆی پەرەسەندنی ئاکسیۆنەکانی بزووتنەوەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە، لەوانەش حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە دەرەوەی وڵات، لە دژی ڕێبەرانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، باس لە سەر ئازادی ڕادەربڕین لە نێوان ڕێکخراوە سیاسییەکاندا قوتبی بووەتەوە. تکایە دەتوانن زیاتر بۆ گوێگران ڕوون بکەنەوە دەربارەی بۆچوونی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین؟
مەنسوور حیکمەت: با یەک شت لەسەر ئەم باسە تایبەتە بڵێم، زۆر جێگای سەرنجە کە باسی ئازادیی دەربڕین کراوە، بەڵام خۆزگەم دەخواست باسەکە لەسەر ئازادی دەربڕینی خەڵک بووبێت. ئازادی دەربڕینی ئێمە و ئەوانەی کە چەوساوەن و دژی ئەم دەسەڵاتە دەجەنگن. جێگای سەرنجە کە مشتومڕی نوێ لە سەر ئازادی ڕادەربڕین سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕینی ڕێژیمە لە دەرەوەی وڵات! دێمەوە سەر ئەمە. ئەمڕۆ خۆشبەختانە نەریتێکە هەمووان بەرگری لە ئازادی بێ مەرجی دەربڕین بکەن. بیست ساڵ لەمەوبەر پێموایە یەکەم بزووتنەوە و حزبی سیاسی کە مەقولەی ئازادی بێ مەرجی دەربڕینن و ئازادییە سیاسییە بێ مەرجەکانی لە بەرنامەی خۆیدا جێگیر کرد و لە کۆمەڵگەی ئێراندا بەرزی کردەوە، یەکێتی خەباتگێڕانی کۆمۆنیست بوو. پێموانییە لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردوودا، لە شۆڕشی دەستوورییەوە تا ئەمڕۆ، هیچ لایەنێکی سیاسی داوای ئازادیی بێ مەرج و بێ سنووری ڕادەربڕین و ئازادییە سیاسییە بێ مەرج و بێسنوورەکانی بەرزکردبێتەوە. کاتێک ئێمە ئەم بابەتەمان هێنایە ئاراوە، زۆر بە کوفر دادەنرا. چونکە لەو سەردەمەدا فۆرمولەی شۆڕشگێڕانەی چەپی ڕادیکاڵ بریتی بوو لە: ئازادی بۆ گەل، سەرکوتکردن بۆ دژە گەل بوو.
لەبیرمە لە بابەتێکدا لەگەڵ چریکە فیدائیەکانداا، ئەم باسەمان هەبوو کە بێ مەرجی ئازادیی قسەکردن مەرجێکە بۆ پشتیوانیکردن لە ئازادیی خوارەوە بەرامبەر بە سەرەوە. هەر جۆرە مەرجێک لەسەر ئازادی قسەکردن و ڕادەربڕینی سیاسی ئامرازێکە بۆ دەسەڵاتی باڵا لە کۆمەڵگادا بۆ سنووردارکردنی ئازادی هەندێک کەس لە کۆمەڵگادا، لە ڕێگەی ئەو تێبینییەوە. دانانی تێبینی لەسەر ئازادی لە هەر سیستەمێکدا بە زیانی نزم و بە قازانجی بەرزەکانە. خۆشبەختانە ئەو قۆناغە تێپەڕیوە، ئێستا هەمووان قەناعەتیان بەوە هەیە کە دەبێ ئازادیی بێ مەرجی ڕادەربڕین هەبێت. بێگومان ئەمە پێشکەوتنە. لەو کاتەدا پێیان گوتین ئازادی بێ مەرجی دەربڕن بە واتای بەرگریکردنتان دێت، بۆ نمونە لە گۆڤاری “میزان”ی ئەندازیار بازرگان کە حزبوڵڵا ویستویەتی دایبخات. بەڵام دۆخەکە گۆڕاوە.
سەبارەت بە خودی مەقولەی ئازادی دەربڕین، ئەمە بەشێکی دانەبڕاوە لە بەرنامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، نەک هەر ئازادی دەربڕین بە مانای داواکارییەکی سیاسی، بەڵکو هەر جۆرە دەربڕینێکی بوونی ڕۆحی و کۆمەڵایەتی مرۆڤایەتییە. بەرنامەکەمان پێی وایە لەژێر فۆرمولەگەلێکی وەک سوکایەتی کردن بە حورمەتی گشتی و سوکایەتی کردن بە ڕێوڕەسمی نەتەوەیی و لاوازکردنی ئابووری جەنگ و هتد ناتوانرێت ڕێگری لە کەس بکرێت لە قسەکردن و دەربڕینی خۆی. ئەمانە هەموو ڕەهەندەکانی ئازادی ڕادەربڕینن کە بەرنامەکەمان بە وردی باسی کردووە. هەندێک کەس پێیان وایە بەو پێیەی بابەتی ئازادی ڕادەربڕینە، پەیوەندی بە سەندیکای نووسەرەوە هەیە، چونکە ئەوانەن کە بە ڕواڵەت شتەکان “دەربڕن”. چونکە ئەوان دەربڕین بە سنووردار لە قسەکردن و نووسیندا دەبینن، دەڵێن ئازادی ڕادەربڕین ئازادی قسەکەر و نووسەرە. لە ئەنجامدا لە هەر شوێنێک بیانەوێت نیشان بدەن کە ئازادی ڕادەربڕین پێشێل کراوە، بۆ نموونە دەچنە لای نووسەرێک کە ڕۆمانەکەی سانسۆر کراوە، کە بێگومان ئەمەش شتێکی خراپە. بەڵام ئازادی قسەکردن ئازادی ڕادەربڕینە. هاوتای freedom of expression ، واتە ئازادی دەربڕینی خۆت بە هەر شێوازێک کە بتەوێت (لەوانەش) بە شێوەی هونەری. ئێستا لە ئەمریکا مشتومڕێک هەیە کە ئایا دەتوانن ڕێگری لە سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا بکەن یان نا. ئەو ئارگیومێنتە پێچەوانەیەی کە نەیتوانیوە ڕێگری لەم کارە بکەن، ئەوەیە کە ئەمە بەشێکە لە ئازادی ڕادەربڕین. ئەو کەسە دەیەوێت بە سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا هەستێک نیشان بدات و ئەمەش مافی هەمووانە. بەم شێوەیە ئازادی ڕادەربڕین تەنیا ئازادیی قسەکردن نییە، ئازادی دەربڕینی بوونی سیاسیی خەڵکە و بە پلەی یەکەم گەرەنتی ئەوەیە کە ژێرەوەی کۆمەڵگا لە سەرەوە وەربگیرێت، کە چالاکیی ئینسانی سەلامەتە لە دەستوەردان لە لایەن سەرەوە. پارێزراو لە دەستێوەردانی دەسەڵاتی باڵا لە کۆمەڵگادا، بە حکومەتەوە، یان بۆ نموونە لە چوارچێوەی زانکۆیەکدا، زانکۆیەک دەیەوێت سانسۆر بۆ پرۆفیسۆرێک بکات، یان خاوەنکارێک دەیەوێت سانسۆری کرێکارێک و چالاکییەکانی بکات. ئازادی ڕادەربڕین گەرەنتی ئازادبوونە لە دەربڕینی هەست و بۆچوون و تێڕوانینەکانیان و ئاگادارکردنەوەی کەسانی دیکە لەو بارەیەوە بە هەر شێوەیەک و میدیۆمێک بێت. بەداخەوە وەک وتت ئێستا بە ڕواڵەت ئەم باسە پێچەوانە بووەتەوە.
ڕادیۆی ئینتەرناسیۆناڵ: گوێگرێک ڕای ئێوەی پرسی سەبارەت بەو لێدوانەی ڤۆڵتێر کە دەڵێت “ئامادەم ژیانی خۆم ببەخشم بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەم بتوانێت قسەی خۆی بکات”.
مەنسور حیکمەت: بەڕێزان لە کورتە وتارێکدا لە ئیسکرا ٥ باسی ئەم خاڵەم کردووە. دەزانم ڤۆڵتێر ئەمەی وتووە و منیش ئامادەم ژیانی خۆم ببەخشم بۆ کۆمەڵگایەک کە هەموو کەسێک بتوانێت قسەی خۆی بکات. بەڵام ئەگەر فۆرمولەکردنەکە ئەوە بێت، ئایا ئامادەی گیانی خۆت بدەیت بۆ ئەوەی لاجوردی، سۆروش، موهاجرانی، خاتەمی و خامنەیی بتوانن لە دەرەوەی وڵات بە ئازادی قسە بکەن؟ ئێمە دەڵێین تۆ فۆرماڵیزمێکی زارەکی بەکاردەهێنیت بۆ داپۆشینی هێرشێکی سیاسی کۆنەپەرستانە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕینی ڕاستەقینەی خەڵک. قسەکردن لەسەر سروش، خاتەمی، موهاجرانی، خامنەیی، لاجوردی لە ئەوروپا، کە ئازادی ڕادەربڕین مسۆگەرە، مانای ئەوەیە کە پلاتفۆرمێک لە حکومەت وەردەگرن، قسەکانی خۆیان دەڵێن، با دەنگێکی هێندە ناشیرین بکەم کە کەس گوێی لەمانە نەبێت وشە، ئازادی ڕادەربڕینیان پێشێل نەکردووە، ئازادی ڕادەربڕینم دەردەبڕم. نەک هەر ئامادە نیم ژیانی خۆم ببەخشم بۆ ئەوەی لاجوردی قسە بکات، بەڵکو شەڕ دەکەم و ئامادەم ژیانی خۆم ببەخشم بۆ ئەوەی لاجوردی جارێکی تر نەتوانێت قسە بکات. هەوڵ دەدەم هەر جۆرە دەربڕینێکی سیاسی لە ئیسلامی سیاسی وەربگرم. من ئەمە بە هەمان ئازادیی خۆم دەزانم. پێم وایە هەموومان واین، بووم بە کۆمۆنیست بۆ ئەوەی هەوڵی بێدەنگکردنی شتەکانی ئەم کۆمەڵگایە بۆ هەتا هەتایە و مرۆڤایەتی بەجێبهێڵم. ڕوونە کە من ئامادە نیم ژیانی خۆم ببەخشم بۆ ئەوەی ئەوان قسە بکەن.
گوێگر: پرسیاری یەکەمم سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین، کاتێک دەڵێین دەبێت گشتگیر بێت بەبێ هیچ مەرجێکی تر. لە یەکەم بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا باس لەوە کرابوو کە ئازادی بێ مەرجە، بەڵام بەدیاریکراوی ئەوە بوو کە نابێت بۆ پاشایەتیخوازەکان و هاوشێوەکانیان بێت، ئەمە خۆی مەرجێکە. دووەم: ئەمڕۆ زۆرینە لە هەمان ڕادیۆ قسەیان کرد. ئایا ئەمە نیشانەی وەهم و وەهمی زۆرینەیە یان ئەوەی لە داهاتوودا بیر لە یەکڕیزی دەکەیتەوە، چونکە کاتێک بزوتنەوە گەلێک بۆنموونە کوردستان پێکەوە دادەنیشن، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری یەکسەر لە هەموو بڵاوکراوەکاندا هەموویان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئایا ئەمە ئەمرۆ هۆکاری چییە؟
مەنسوور حیکمەت: لە بەرنامەکەماندا هیچ مەرجێک بۆ ئازادی قسەکردن و ئازادی سیاسی نییە. لە بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستدا کە لە سەردەمی ئێمەشدا نووسرابوو و ئێمە ڕەشنووسەکەیمان نووسی، هیچ مەرجێک بۆ ئازادیی قسەکردن و ئازادی سیاسی نەبوو. لەسەر پێکهاتەکە بوو. گفتوگۆکە لەسەر ئەوە بوو کە ئایا کۆمەڵگا تەحەمولی پێکهێنانی ئەو حزبانە دەکات کە بە ئاگایی و بە ئەنقەست و بە ڕاگەیاندنی فەرمی خۆیان، حزبی ڕەگەزپەرست و فاشیستن؟ پێم وایە ئەمە بابەتێکی کراوەیە بۆ هەموو کۆمەڵگایەک. هەموو کۆمەڵگایەک دەتوانێت دیاری بکات کە ئایا ڕێگە بە ڕێکخراوێک دەدەن کە بە ئاشکرا و بە فەرمی بەشێکە لە ئایدۆلۆژیاکەی و شانازی بەوە دەکات کە دژە ژنە، دژە کوردە یان دژە ڕەشپێستە، پێک بێت و بارەگا و نووسینگەی هەبێت. ئەمە زیاتر پرسیارێکی تاکتیکییە نەک پرەنسیپ. پێکهاتن جیاوازە لە دەربڕین. ئەگەر هەندێک کەس ڕێکخراوێک دروست بکەن بە ئامانجی ئازاردان، بۆ نموونە کەمینەیەک لە کۆمەڵگادا، دەبێت یاسایەک هەبێت کە بازنەی ئەم ڕێکخراوە کۆنتڕۆڵ بکات. بەڵام ئازادی ڕادەربڕین بە پێناسە ئەو ئازادییەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بۆچوون و هەستی خۆت دەرببڕیت، تەنانەت ڕەگەزپەرستترین وشە و هەموو شتێک، بەبێ ئەوەی بەرکەوتنی جەستەیی و ئامادەیی ماددیت لە ژیانی کەسانی دیکەدا هەبێت، ئەوانی دیکە دەتوانن دەربڕینەکەت بیبینن و ببیستن و تێپەڕن.تۆش هێرشێکی لەوە زیاتر ناکەیت. دەربڕین بەم مانایە دەتوانرێت پارێزراو بێت. تەنانەت ناشیرینترین بۆچوونەکانیش پێویستە ئازادانە دەرببڕدرێن چونکە ئەوەی ئەمڕۆ تۆ بە ناشیرینی دەزانیت، دەبێت لایەنی بەرامبەر باوەڕی بەوە هەبێت کە ڕاستە و پێویستە بخرێتە سەر کورسی، و ناتوانیت تاکلایەنە پێش ئەو پرۆسەیەی کە تێیدا ڕاستییەکە ئاشکرا دەکرێت ڕایبگەیەنیت کە ئەمە ڕاستییەکەیە وتەنها ئەو کەسانەی کە ئەمە دەڵێن دەتوانن ئازاد بن. ئازادی ڕادەربڕین بێئەدەبترین و نائاساییترین و بەدبەختترین دەربڕینە. ئەمەش نیشاندەری ئازادی ڕادەربڕینە. لە ئەنجامدا بە بڕوای من نابێت هیچ سنوورێکی هەبێت. تەنانەت ئەو سنوور و کەلێنانەی کە ئێستا بۆ نموونە لە ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی پۆرنۆگرافی لە ژێر ناونیشانی بریندارکردنی خاوێنێتی گشتیدان، سنوور و کەلێنی تاڕادەیەک فەرمین بۆ ئازادی ڕادەربڕین کە ئەوانەی لە بواری پۆرنۆگرافیدا کاردەکەن هەمیشە مشتومڕێکی بنەڕەتییان لەگەڵدا هەیە، یان بۆ نموونە ئازادی دەربڕینی ڕۆژنامەنووسانی فەرەنسی و ئەمریکی و بەریتانیا لە شەڕی کەنداو، شەڕی ئەمریکا و عێراق، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرژەوەندی جەنگدا بە توندی سنووردار بوو، ئەمەش دەنگەدەنگێکی زۆری لێکەوتەوە. بەڕای من نابێت هیچ سنوورێک هەبێت.
سەبارەت بە خاڵی دووەم، ئێستا کە لەگەڵ کەسانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن قسەمان کردووە، دەمانەوێت لەگەڵیان یەکبگرین یان نا؟ ئەوەندەی پەیوەندی بە حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە هەیە، باشە ئێمە هیچ نیازێکمان نییە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی باسیان کرد یەکبگرین. بەڵام ئێمە لە ژێر هەر سەقفێکدا لەگەڵ هەر کەسێکدا دەردەکەوین. ئێمە پێمان وایە دەتوانین لە هەر شوێنێک کە هەندێک کەس قسە بکەن و هەندێکیش گوێیان لێ بێت دەتوانین ئامادە بین. من بە شەخسییەت سەبارەت بە بوونی، (پێموایە مەبەستیان بوونی کومەڵەیە لە پەرلەمانی کورد)، پێموایە گرنگ ئەوەیە کە لەوێ گوتوویانە. هیچ شتێکی خراپ نییە کە ڕێکخراوێک بچێتە هەر شوێنێک و قسەکانی خۆی بڵێت- لە هەندێک شوێن کێشەیەک هەیە کە دەتوانرێت بە شێوەیەکی کردەیی نیشان بدرێت کە ئەمە کۆتاییەکەی زیانبەخشە بۆ بزووتنەوەکە- بەڵام ئەوەی گرنگترە ئەوەیە کە لەوێ گوتوویانە؛ ئایا ئەوان وەهمیان لەسەر ئەو دەسەڵاتە دروست کردووە کە بەشداریان تێدا کردووە یان خەباتیان لەدژی کردووە؟ ئەمە شتێکە کە دەبێت بە شێوەیەکی کۆنکرێتی ببینرێت. من بە شەخسی عەیب لە هیچ کەسێک نادۆزمەوە کە لە پشت پۆدیۆمێکەوە دەربکەوێت، لە پانێلێک یان لە باڵەخانەیەکدا کە حزبەکانی تەواو پێچەوانەی ئەون. بڕیارە پڕوپاگەندە دژی پڕوپاگەندەی دوژمن بێت و ئەگەر دوژمنێک لە خەندەقێکدا قسە بکات، بچێت و لەبەردەمیدا دەربکەوێت و قسەی خۆی بکات. من بە وەک خۆم هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەم بابەتەدا نییە.
ڕادیۆ ئینتەرناشناڵ: دەوترێت ئازادی ڕادەربڕینتان، شێوازی قسەکردنتان، پیرۆزییەکانی هەندێک کەس پێشێل دەکات. پێویستە ڕێز لەو پیرۆزیانە بگیرێت، جا نەتەوەیی بێت، ئاینی بێت یان ئەخلاقی. باوەڕت بە شتێکی وا هەیە؟ بەڵام پێش ئەوەی وەڵام بدەیتەوە، گرنگی بە پرسیاری گوێگرێکی تر بدە:
گوێگر: … ئایا مەیلە دژبەیەکەکان هەمیشە لە بوونی کەسانی وەک لاجوریدیدا خۆدەنوێنێت؟ ئێوە گرنگی بە پرسەکانی دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر و سەرکوتکردنی مەیلە جۆراوجۆرەکان لەلایەن بەلشەفییەکانەوە دەدەن؛ ئایا هەموو ئەوانە لاجوردیەکان بوون؟ گەرەنتی چییە کە من وەک مەیلێکی بۆرژوازی لەسەر هەموو بۆچوونێکم لەلایەن ئێوەوە سەرکوت نەکرێم؟
مەنسوور حیکمەت: سەبارەت بە پرسیارەکەت و باسکردنی پیرۆزییەکان، من هیچ شتێکی پیرۆز بە هۆکارێکی کافی نازانم بۆ ئەوەی ڕێگری لە قسەکردنی کەسێک بکات. بۆ ئەوەی کەسێک قسە و بۆچوونەکانی لەگەڵ کۆمەڵگادا نەخاتەڕوو. ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە، پێناسەی پیرۆزییەکان بۆ کۆمەڵگا ئامرازێکە بۆ کۆنترۆڵکردن و سەرکوتکردنی کۆمەڵگا. . بەڕای من قسەکردن و ڕەخنەگرتن لە هیچ شتێک ناتوانێ ببێتە بەربەست، هەرچەندە بۆ هەندێک کەس پیرۆز بێت، ئەگینا کۆمەڵگا بەرەو پێش ناچێت. لە بەرنامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا، گوتوومانە ئازادی ڕەخنە بەبێ مەرج، ئازادی ڕەخنە و سنووردارنەبوون بە مەیل و ئەخلاقی لایەنی بەرامبەر. ئەم ئامرازانە هەمیشە لە سەرەوە بۆ خوارەوە بەکاردەهێنرێن. بۆ نموونە کەسێک کە دەڵێت حەیا و حورمەتی گشتی بریندار بووە، لە چوارچێوەی باسی ئابڕوی گشتیدا بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی دادەپۆشێت و کاتێک پێت دەڵێت کە ئابڕویی گشتی بریندار بووە، ئەوا ڕووبەڕووی ڕەوتێکی گۆڕانی کۆمەڵگا دەبێتەوە . ئەمە گۆشەیەکی کۆنترۆڵی مرۆڤەکان و کۆنترۆڵی کۆمەڵگایە.
سەبارەت بە قسەی گوێگر، ئایا هەموو نەیارەکانمان لاجوردی بن، ئێمە ئەمەمان نەگوتووە، نە پێموایە. سەبارەت بەوەی کە ئەوان گەرەنتییەکیان دەوێت کە ستەمیان لێ نەکرێت، دەڵێم پێویستە ئەو گەرەنتییە لەو کەسانە بکرێ کە ستەمکارن. ئەگەر بیبینم لە هێڵی پێشەوەی شەڕی دژی کۆماری ئیسلامی کە سیمبولی چەوساندنەوەی خەڵکە، ئەگەر بیبینم ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوتکردنی کۆمۆنیستەکان، دژی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان، دژی سەرکوتکردنی ژنان لەو کۆمەڵگایەدا، نەک لە ماڵەکەی خۆیدا، بەڵکو وەک حزبێکی سیاسی، بێگومان مافی ئەوەی پێدەدەم هەزار و یەک ئیراد بگرێت. بەڵام ئێوە شاهیدی جەمسەرگیرییەکن لە دەرەوەی وڵات کە تیایدا لایەنگرانی حکومەتێک، حکومەتی کۆماری ئیسلامی، کە کاک موهاجرانی وەزیری کابینە و ئەندامی دەسەڵاتی جێبەجێکردنەکەیە و تێیدا من و تۆ، و ئێمە گوێگری دۆست، بێ مافین، دەسەڵاتێک کە لە ترسی تیرۆرکردنی، ئێمە هێشتا لێرە ئاگاداری خۆمان بین، لایەنگرانی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ئەو حکومەتە پرسی ئازادی قسەکردن دەهێننە بەردەم ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی. وەک ئەوەی هەندێک ئازادی ڕادەربڕین قەرزاری ئێمە بن! ئەمەش دیماگۆگییەکی دیکەیە. هاوڕێکەم هیچم نییە بیڵێم، با دابنیشین و باسی ئەزموونی سۆڤیەت بکەین، من هەرگیز پرۆسۆڤیەت نەبووم. ڕەنگە زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەبێ دابنیشن و باس لەوە بکەن کە لە سۆڤیەتدا چی ڕوویداوە، دۆستی ئەم هاوڕێیەمان بن. من نەچوومەتە پیرۆ، بەڵام با دابنیشین و باسی چین بکەین. من بۆچوونی خۆمم هەیە. ئارگومێنتی من ئەو گەرەنتییەیە کە ئێوە لە کۆمۆنیستەکان دەتانەوێت بۆ ئەوەی ئایا ئازادی لە دوای شۆڕشێکی کۆمۆنیستی سنوور و بۆشایی دەبێت یان نا، ئەوە لە بیرکردنەوەی کۆمۆنیستەکاندایە سەبارەت بە کۆمەڵگا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەیوەندییە موڵکییەکان و نەهێشتنی هۆکارەکانی ژێردەستەیی و خنکاندن و بوونی دەوڵەت.لەناوبردنی چینی ستەمکار و ستەملێکراودا، ئەمانە گەرەنتی کۆمۆنیزمن بۆ ئازادی نەک ئەخلاقی شەخسی من. لەوانەیە پێت وابێت فڵان کەس دەبێت کەسێکی خۆپەرست بێت یان ڕەنگە سبەی هاوڕێکەی ناچار بکات. بڕیار نییە لە کۆمەڵگادا متمانەمان بەم پێوەرانە هەبێت. ئایا ئێوە لە کۆمۆنیستەکان باشتر خاتەمی دەناسن؟ یان ئامادەی سوێند بە ویژدانی موهاجەرانی باشتر سوێند بخویت لە بەرپرسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران لە دەرەوەی وڵات؟ نەخێر. ئێوە دەبێت کۆمەڵگایەک لە خەیاڵدا وێنا بکەن کە هێز تیایدا مانایەک نادۆزێتەوە، کە بە ژێرەوە ڕزگاری بووەو دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و شتێک بە ناوی سەرە وە وخوارە نادۆزێتەوە. کۆمۆنیستەکان پرسی ئازادی “بە شەرتی چەقۆ” و “وەرە متمانەم پێ بکە” و “بزانە چەند کەسێکی بەڕێزم” ناوروژێنن. ئێمە لە هەڵبژاردندا بەدوای دەنگدا ناگەڕێین. ئێمە دەڵێین با بناغەی کۆمەڵگا کە لەسەر ئیستغلال و چەوساندنەوە دامەزراوە، هەرچەند خراپ بین من و تۆ، بەڵام لە کۆمەڵگایەکدا کە چیتر چین و توێژ نەماوە و پێویست ناکات کار بۆ ئێوە بکەم تا نانی شەوانەم بەدەست بهێنم.و لە ئەنجامدا ناچارم گوێ لە قسەکانت بگرم و ئەگەر ناڕەزایی دەرببڕم، سەرباز دەهێنیت و ستەمم لێ دەکەیت، ئەوا لە کۆمەڵگەیەکی وادا کەهەموو مرۆڤەکان ئازادییان هەیە و گەرەنتی ئەوەش سیستەمی کۆمەڵایەتی و ڕزگارییەکە دەوڵەت تێیدا بێ بنەما و سوپا هەڵوەشاوەیە. ڕژیمێک بە سەرکوتی مەزهەبی، لەگەڵ سپای پاسداران، بە ئەشکەنجە و بەردبارانکردن و کوشتار لەسەر کاردایە ، لایەنگرانی ئەو دەسەڵاتە هاتوونەتە دەرەوە بۆ داوای ئازادی ڕادەربڕین لە بزووتنەوەیەکی سیاسی بە ناوی کۆمۆنیزمی کرێکاری، کە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی سوپا، هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوە نهێنیەکان، ئازادی سیاسی بێ کۆت ومەرج، یەکسانی تەواوەتی ژن و پیاو، ئازادی کۆبونەوە و مانگرتنە! پێت وانییە لێرە شتێکی خەمناک ڕوویداوە؟ پێت وانییە شتێکی سەیر ڕوودەدات؟ وەک ئەوە وایە بۆ نموونە یەکێک لە وەزیرە میانڕەوەکانی پینۆشێ بڵێت ئازادی ڕادەربڕینمان لەلایەن نەیارانی ڕژیمەوە پێشێل کراوە! یان وەزیری پیشەسازی و بازرگانی هیتلەر کە کەمێک لە خۆی میانڕەوتر بوو، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە بزووتنەوەی دژە فاشیست، چ گەرەنتییەکم هەیە کە ئێوە بێنە سەر کار و ڕەچاوی ئازادی بکەن؟! ئاخر ئەوان لە سەرکوتگەرترین دەسەڵاتەکانی مێژوودا دانیشتوون و دەستیان تا ئەژنۆیان لە خوێندایە. پێوەرەکانی ئەخلاق و شەرەف کە خاتەمی و موهاجەرانی بەڕێوە دەبەن هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ من و تۆ نییە. ئەگەر ڕۆژێک من و تۆ لەو حکومەتەدا بووینایە، ئێستا هاوارمان دەکرد، دەمانگوت ئێمە لەگەڵ ئەوان نین، من شەریک نیم لەم تاوانە، با بیانڕوخێنین. ئێمە ئەوەی هەمانە دەیڵێین. ئێستا وەزیری ئیرشادی ئیسلامی، واتە وەزیری سانسۆری کۆماری ئیسلامی،داوای ئازادی دەربڕین لە منی کۆمۆنیستی دەرەوەی وڵات دەکات؟ پێم وایە پێویستە ڕەهەندەکانی پێوانەکردنی کێشەکە بهێڵرێتەوە. ئەم جوڵەیە ناشیرینە.

ڕادیۆ ئینتەرناسیۆناڵ: لە پێوەندی لەگەڵ هەمان ئەو وتووێژەی کە ئێوە کردتان، ئاگادارییەک لە “کار”ی ژمارە ١٨١ ئۆرگانی ئەکسەریەتدا هەیە، کە بە واژۆی ئەکسەریەت، پارتی دیموکراتی گەلانی ئێران و کۆماریخوازە نیشتمانییەکانی ئێران، کە لەقاودانەکەی ئێمەیان لە دژی موهاجەرانی و سروش بەکردەوەیەکی توندوتیژ و هێرشکردنی کەسی زانیوە و مەحکومیان کردووە. بیر له‌ چی ده‌كه‌یته‌وه‌؟
مەنسوور حیکمەت: پێموایە دۆسیەکە نزیک بووەتەوە لە سوریالیزم. خەباتکارێکی دژە ئاپارتاید بهێنن، ئەم دیمەنەی پیشان بدەن، بڵێن: ئەم ڕۆژنامەیە “ئەکسەریە”تە، ئەوەش کۆماری ئیسلامییە و ئەوانەش چەپ و کۆمۆنیستەکانن. ڕژیم سەدان هەزار کەسی کوشتووە، لەو وڵاتەدا ژنان مافی قسەکردنیان نییە و لەم دواییانەشدا ڕوون بووەتەوە کە تەنانەت نایەکسانی ژنانیش نابێ قسەی لەسەر بکرێت. لەو وڵاتەدا ژنان لەسەر تاوانی خۆشەویستی، لەسەر پشتکردن لە هاوبەشە سێکسییەکانیان بەردباران دەکرێن. لەو وڵاتەدا نازانرێت گۆڕی زۆر کەس لە کوێیە، زۆر کەس نازانن ئازیزترین کەسەکانیان لە کوێ نێژراون. ئەم “ئەکسەریەتە”کە بۆ ماوەیەک هاوکاری ڕژێمی کرد و هەر ئەم دەسەڵاتە بوو کە نەیویست و دەریان کرد، ئێستا دەرگایەکی تریان لە باخچەی سەوز بینیوە، ڕێکخراوێکی لەو شێوەیە بڕیارنامەی دەرکردووە و ڕوونترین قوربانی توندوتیژی، لە توندوتیژی دژی دەسەڵات لە دەرەوە هۆشداری داوە! پێم وایە ئەوان پێدەکەنن. پێدەکەنن ئێمە دەتوانین لەم جیهانە خەمناکەدا بژین تەنیا لەبەر ئەوەی بە زمانی فارسی بەجێهێڵراو قسە دەکەین و ئەدەبیاتمان بە ڕێنووسی فارسی جێهێڵراو نووسراوە و جیهان کاریگەریی لەسەر نییە و لەبارەیەوە نازانێت. ئەگینا هەمووان بەم شتە پێدەکەنن. ئەوە خەڵکە کە لە ژێر توندوتیژیی کۆماری ئیسلامیدان، ئەوە ئۆپۆزیسیۆنە کە لە ژێر توندوتیژیی کۆماری ئیسلامیدایە. باشترین هاوڕێیانی ئێمەیان کوشتووە، سەرکردە کرێکارییەکانی ئەو وڵاتەیان کوشتووە، باشترین کەسانی بزووتنەوەی خوێندکارییان کوشتووە، ئازیزترین تێکۆشەرانی ئازادی سەردەمی شایان لە لیستی شا و لەوەش زیاتر کوشتووە. با هەموو خۆتان بکەنە قازی، ناشیرین نییە ڕێکخراوێکی سیاسی ئاگادارییەک دەربکات و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە توندوتیژی دژی کۆماری ئیسلامی ئاگادار بکاتەوە؟ من لەم بیرخراپیە تێناگەم، نەخێر، بە جۆرێک تێدەگەم. واتە دەتوانم بیر لە ژمارەیەکی زۆر کەم و بە زەلیلکردنێکی زۆرەوە بکەمەوە، بەڵام ناتوانم تێبگەم مرۆڤی ڕاستەقینە چۆن تا ڕادەیەک و بەو ڕەهەندە بچووکانە کورت دەبێتەوە.

گوێگرێکی تر: پرسیاری من بۆ کاک مەنسور حیکمەت ئەوەیە کە لە حکومەتێکی کرێکاری داهاتوودا دەبێت کەسانی وەک فرۆخ نگهدار دادگایی بکرێن؟ واتە تەواوی باندەکەی زۆرینە؟
مەنسوور حیکمەت: سەبارەت بە دادگاییکردنی خەڵک، بە بۆچوونی من هەر کەسێک لە جیهاندا دادگایی بکرێت، ئەگەر دۆسیەیەکی دیاریکراو هەبێت کە بەڵگەی پێویست لەسەری هەبێت. هیچ کەسێک ناتوانرێت بە گروپێک تۆمەتبار بکرێت. خەڵکی ڕێکخراوە سیاسییەکان بە پشتبەستن بە تاکتیکی سیاسی ئەو ڕێکخراوانە دادگایی ناکرێن. ئەگەر تۆ سکاڵات لە کەسێکی دیاریکراو کرد و بەڵگەی پێویست بدەیتە لایەنی پەیوەندیدار، پێویستە ئەوان بەدواداچوون بکەن و دادگا بزانێت تۆمەتەکانت پشتڕاستکراونەتەوە یان نا. من وەک مرۆڤێک دەبێ لە زۆر کەس ناڕازی بم و بە دڵنیاییەوە دەیخەمە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار. لە حکومەتێکی کرێکاریدا خەڵک دەبێت بەرپرسیارێتی کارەکانیان لە ئەستۆ بگرن. بەڵام لە تۆنی گفتوگۆی هاوڕێکەماندا وروژاندن هەبوو، کە بەڕێگەدا ئەگەر باسی دادپەروەری بکەین، پێموایە چیتر نابێت ئەم وروژاندنەمان هەبێت. دادپەروەری واتە هەموو کەسێک بەرپرسیارە لەوەی کردوویەتی.
ڕادیۆ ئینتەرناسیۆناڵ: پرسیارێکی دیکە کراوە، ئایا هێرشکردنە سەربەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینیان نییە؟
مەنسور حیکمەت: بێگومان هێرش وشەیەکی فراوانە. لەوانەیە هێرشەکە پێچەوانەی یاساکانی ئەو وڵاتە بێت. مرۆڤ ناتوانێت لێی بدات و بریندار بکات، لەوانەیە دژی ئازادی قسەکردن نەبێت، بەڵام نایاساییە، پێچەوانەی تەندروستی جەستەیی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەیە. بەڵام ناڕەزایەتی دەربڕین لە لاوە، ناڕەزایەتی دەربڕین لە خوارەوە بۆ خوارەوە، ناڕەزایەتی دەربڕین لە هاووڵاتییەکەوە بۆ هاووڵاتییەکی تر، ناڕەزایەتی دەربڕین لە کەرتی تایبەتەوە بۆ کەرتی تایبەت، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین نییە. ئەگەر کەسێک هات و چوارپاییەکی لە بەردەم ماڵەکەمان دانا و دەستی کرد بە سوکایەتیکردن، بۆ نمونە ژن کەم عەقڵە و ڕەشپێست پیسەو، ئێرانی فڵان و فڵانە و زنجیرەیەک قسەی جیاکاری و ئیستفزازی بڵێت، ڕەنگە من شمشاڵێک هەڵبگرم و بەشێوەیەک لێبدەم و شتێکی لەو جۆرە بڵێم بە دەنگێکی بەرز تا کەس گوێی لە دەنگی ئەو نەبێت. ئازادی ڕادەربڕینی لایەنی بەرانبەرم پێشێل نەکردووە، ڕێگریم لێکردوە لەو ڕۆژ و کاتە دیاریکراوەدا ئەو وشە تایبەتانە لەو بڕگە تایبەتەدا بڵێت. ئەمە مافی منە. ئەمە ئازادی ڕادەربڕینی منە، بە مانای expression ، نەک بە مانای قسەکردن. ئازادی ئەوەیە هەست و سۆزەکانم پیشانی کۆمەڵگا بدەم و ئەگەر ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت قسەکانی خۆی بڵێت، ئەوە بەڕای من شەرمەزارییە. ئازادی قسەکردن و بەرگری لە دەستدرێژی بەرزە. ئەمە هەمووی باسێکی یاساییە لەسەر ئازادی قسەکردن. ئازادی قسەکردن فۆرمولێکی تر نییە بۆ سەعات سەدر و “با ئێستا قسە بکات” و “بۆچوونی هەمووان ڕێزیان لێدەگیرێت”. ئازادی ڕادەربڕین مشتومڕێکی یاساییە سەبارەت بە پارێزبەندی هاووڵاتی لە هێرشەکانی دەسەڵات و دامەزراوە و ناوەندە سیاسییەکان کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە یان دەتوانن لە ڕێگەی کەناڵی یاساییەوە کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت. سەلامەت بوون لە شەڕانگێزیەکانیان. ئەگەر حکومەتی پەیوەندیدار هات دەستی ئەم کەسە بگرێت و بیبات، لەوانەیە ئازادی ڕادەربڕینی پێشێل بکات و دادگا لە بەرژەوەندی ئەو بڕیار بدات. بەڵام ئەگەر شمشاڵ لێبدەم و هاوار بکەم و جەماوەر کۆبکەمەوە بۆ ئەوەی بو بو، ئازادی ڕادەربڕینم دەربڕیوە نەک بە پێچەوانەوە. ئازادی ڕادەربڕینی ئەو کاتێک گەرەنتی دەکرێت کە مۆڵەتی لە پۆلیس وەربگرێت.
ڕادیۆ ئینتەرنایۆناڵ: پرسیارێکی هاوشێوە لە لایەن کاک مستەفا مەدەنییەوە کرا، بە تایبەتی سەبارەت بە مهاجەرانی، ئەوان پێیان وابوو هەر ئاکسیۆنێک لە دژی ڕەوتێک کە ئێستالە ئێران خەریکە بە زۆر، پاشەکشە پێکردن، پابەندبوون یان هەر شتێک، کە بەڕادەیەک مل بە داواکاری و ئازادییەکانی خەڵک دەدات.بەڕای ئەو هەڵەیە. بەڵام دوا پرسیاری من بۆ ئێوە ئەوەیە، ئایا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری درێژە بەو جۆرە کارانە دەدات، وەک کردەوەی ئەڵمانیا دژی سروش یان کردەوەی ستۆکهۆڵم دژی مهاجەرانین و چۆن؟
مەنسوور حیکمەت: با شتێک لەسەر وتارەکەی بەڕێز مەدەنی بڵێم؛ ئەگەر من لە جێگای موهاجەرانی یان خاتەمی بومایە بە دڵنیاییەوە سوپاسی ئەوانم دەکرد، چونکە چ بەرگرییەکی باشتر هەیە لەوەی کەسێک بێت و بڵێت هێرشکردنە سەریان دروست نییە. ئەگەر مهاجەرانی بە ئەدەب بێت، پێویستە بڵێت زۆر سوپاس کاک مەدەنی.
سەبارەت بەو ڕاستییەی کە پرسیارت کرد کە ئایا ئەم جۆرە ئاکسیۆنانەی حیزبی کۆمۆنیست پەرەی بێدەدرێت، هەندێک کەس پێیان وایە کە لە بەرامبەر بزووتنەوە سیاسی و ناڕەزایەتییەکانمان وەک توخمە ئازادیخوازەکانی ئەو کۆمەڵگایە بەرامبەر بە نیزامی کۆنەپەرستانەی ئێران، بە واژۆ کۆکردنەوە و دەرکردنی بەیاننامە ، بۆ نموونە دۆخی دەرەوەی وڵات ئەبێتە دۆخێک، ئەگەری ئەوە هەیە بچین لە پەناگە دابنیشین و کۆماری ئیسلامی بتوانێت لە دەرەوە کۆبوونەوەکانی خۆی ئەنجام بدات. ئێمە پێشوازی لەم واژۆ کۆکردنەوانە دەکەین. من ئەمە دەڵێم بۆ ئەوەی توشی سەر سوڕمان نەبن کە دەبینن سەرەڕای ئەم “فشارانە”، ئێمە هەست بە هیچ فشارێک لەسەر خۆمان ناکەین. چونکە خەڵکی ئێران چاویان لێیە. ئەوەی لە ئێرانە هەمان کارە کە ئێمە دەیکەین، واتە گوشار دەخاتە سەر ڕێژیم، هاوپەیمانی خۆی لە ئێمەدا دەدۆزێتەوە و دەڵێت بژی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران کە مەیدانەکەی بەرتەسک کردووەتەوە بۆ ئەوان لە دەرەوەی وڵات. ئەگەر بیرۆکەی چەقبەستووی کەسێک، بەناو بیرۆکەی خۆڕازیکەر سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە توێژی ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە، ئازار بدرێ، کێشەکە لە فێرکارییە فەلسەفیەکانی حیزبدایە. دەتوانێ لە ڕوانگەیەکی واقیعیتر و سیاسیتر و ئینسانی ڕاستەقینەترەوە سەیری ئازادی ڕادەربڕین بکات، نەک لە گۆشەنیگای تاکتیکییەوە کە شتێک لە بەرژەوەندی خاتەمی کۆتایی پێبێت یان نا. لە دەرەوە، ئەگەر بتوانین بە ڕێگەی سیاسی (ئێمە ڕێکخراوێکی توندوتیژ نین، ڕێکخراوێکی سیاسیین، خۆپیشاندان دەکەین، بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین، پیکێت دەکەین، دروشم دەدەین) بەم شێوازە تایبەتانە، ئەگەر بتوانین لە دەرەوەی وڵات ڕێگری لە کۆبوونەوەی بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامی بکەین. بۆ ئەوەی تا کۆتایی ڕایبگرین، ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین و بەردەوام دەبین.
ئەوەی بەڕای من زۆر ڕونە ئەوەیە کە لایەنگرانی خاتەمی لە ئۆپۆزسیۆن هیچ جیاوازییەک لە نێوان خۆیان و ئەم فراکسیۆنەدا نابینن. بۆ نمونە ئەگەر بچین بە کاک موهاجەرانی بڵێین هۆو! ئاغای مەعروفی ئەمە دەباتە سەر خۆی و دەڵێت من ستەمم لێکرا. یان بۆ نمونە ئەگەر ئێمە ناڕەزایەتی دەرببڕین لە دژی سروش، کەسێک لە ڕێکخراوی بەناو چەپدا ناڕەحەت دەبێت. واتە ئامادە نین جیاوازی بکەن لە نێوان خۆیان و سروش، لە نێوان خۆیان و مهاجەرانیدا. ئیتر ئەمە کێشەی من نییە. ئێمە دژی سرۆش خۆپیشاندانمان کرد، نەک دژی هاوکارەکانی سروش لە ئۆپۆزسیۆن. تا ئێستا هیچمان لەسەر ئەمانە نەکردووە. ئەگەر ئێمەش وامان کرد، مافی خۆمان هەبوو، بەڵام نەمانکرد. هێڵی سیاسی ئێمە ئەوە نییە پێش بە چالاکیی نەیارانی ڕێژیم بگرین، تەنانەت ئەگەر دروشمی ئەم نەیارانەی ڕێژیم بنیاتنانی لەگەڵ ڕێژیمیش بێت. ئێمە سیاسەتی پیکێتکردن و ڕێگریکردنمان لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەیان نییە. ئەو بەشەی کە بەتەواوی بابەتی چالاکیی ئێمەیە و ئەوەی پێی دەوترێت پیکێت و ڕێگریکردن، خودی ڕژێمەکانن. ئێستا چ دەسەڵاتێکە، چ دەسەڵاتێکە تازە خانەنشین بووە و چاوەڕێی خزمەتە. ئێمە بە دوربین پەیوەندییەکانی ناو فراکسیۆنەکان پەیڕەو ناکەین، بۆ ئەوەی هەر لەو ساتەوەختەی کە کەسێک توڕە دەبێت، لە باوەش بگرین و پێی بڵێین کە پەیوەندی بە ئۆردوگای شۆڕشگێڕییەوە کردووە. پێم وایە کاک سروش بووەتە ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی نیزام و لایەنگری جۆرێکی تری حکوومەتی ئیسلامی. ئەمە کێشەی ئاغای سروشە لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانی. پێکەوە ئەم حکومەتەیان هێناوەتە سەر کار. بەڵام ئەگەر وا گریمانە بکەیت کە زۆرینە دەچێتە شوێنی کۆبوونەوەیەک، هەرچەندە هەڵوێستی ئەو جیاواز نییە لە هەڵوێستی سروش، بەڵام ڕێکخستنەکانی ئێستامان لە ڕێکخراوەکەماندا بۆ ئەوە نییە زۆرینە لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەکەیدا تێکبدات. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە نەچینە هۆڵ، دەست بەرز نەکەینەوە، قسە ناکەین. ئێمە هەموو ئەم کارانە دەکەین. بەڵام دەتوانن دڵنیابن لەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە نیازی ڕێگری لە ڕێکخستنی ڕێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکان نییە. هەرگيز شايانى نييە.
ڕادیۆ ئینتەرناسیۆناڵ: مەنسور حیکمەت، سوپاس بۆ پەیوەندیەکەت، ئەگەر هەر تێبینییەکی کۆتاییت هەبوو، تکایە بفەرموون.
مەنسوور حیکمەت: تەنیا دەمەوێت داوا لە هەموو هاوڕێکانم بکەم کە نیگەرانن لە بارودۆخی ئێران و لە هەڵوێستێکی ئازادیخوازانەی ڕاستەقینەوە، بچنە ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە. ئەم دۆخەی ئەم دواییە دەریدەخات کە لە کوێ وەستاوە. دوای ئەو هەموو باسە سەبارەت بە “سەردەم”، یەکێتی سۆڤیەت و چین، سەردەمی نوێ و نەزمی نوێی جیهانی، شێوازی بەرهەمهێنان، پۆست مۆدێرنیزم و مۆدێرنیزم و هەموو شتێک، دواجار ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە چ کەسانێک لە دژی کۆنەپەرستی ئیسلامی سەردەمی ئێمە وەستاون ، کە چ کەسانێک لەبەردەم ناسیۆنالیزمی کۆنەپەرستی سەردەمی ئێمەدا وەستاون و لە کۆتاییدا، کە لە بەردەم ڕژێمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێستا وەستاون. جێگای هەموو ئەو کەسانەی حەز دەکەن لە کۆمەڵگەیەکی ئازاددا بژین و بە مافی مرۆڤی دەزانن لە حیزبی ئێمەدایە. ناوی ئێمە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریە، بەڵام دەرگاکە کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕیزەکانی ئەم حیزبەدا خەبات بۆ ئەو ئامانجانە بکەن و هەرکەسێک بچێتە ناو ئەم حیزبەوە وەک ئەوە وایە سی ساڵە ئەندامی ئەم حیزبە بێت ساڵانێک لە یەکەم ڕۆژەوە، هەموو مافەکانی بەشدار بوونی لە چارەنووسی ئەم حزبەدا هەیە. بانگەوازی من بۆ هەرکەسێک کە لەم ڕۆژانەدا دەیبینم یان ئامادەیە بۆ ماوەی پێنج خولەک گوێچکەیم بداتێ بەقەرز ، ئەوەیە کە پەیوەست ببە بەحیزبەکەمانەوە.

لە گۆڤاری ئیسکرا ژمارە ٧ وەرگیراوە
٢٢ی خوردادی ١٣٧٧ – ١٢ی حوزەیرانی ١٩٩٨
hekmat.public-archive.net #1360fa.html




کورتە چیڕۆک/ 126 چرکەی ترافیک.. رەسوڵ بەختیار

چایخانەکەی سەر شەقامەی نزیک ئەو جادەیەی بەسەر قەڵادا سەر دەکەوێ، زۆر چەنجاڵ بوو، هەبوو تەنیا دانیشتبوو، هەبوو لەگەڵ هاوڕێیەکانیدا لەگفتوگۆدا بوو، کەس سەیری کەسی نەدەکرد، هەر کەس بەخۆیەوە خەریک بوو، لەناکاو کوڕێکی باڵا بەرز و پۆشتە بەدووری دوو مەتر وەستا، بەدەنگێکی بەرز دەستی بەقسان کرد وەک ئەوەی لەنێو پۆلدا بێ وانەیەک پێشکەش بەقوتابییانی بکات، دەیگوت: هەموو ئاسمانەکان پاشایەکیان هەیە، ئەو پاشایە بڕیار دەدات ئاسمان چی بکات، ببارێنێ یان بگرمێنێ و هەورە تریشقە و بروسکەکانی کوێ بسووتێنێ، گوێ بگرن دەبێ بەراز و نیازی ئەو پاشایە بجوولێینەوە، دەنا هەمووان لەسێدارە دەدرێن، دەزانم لەژێر لێوەکانتانەوە بزەتان دێ و گاڵتە بەقسەکانم دەکەن، بەڵام رۆژێ دێ بەقسەکانم باوەڕ دەکەن، دەبێ لەگومڕایی رزگارتان بێ، هەتا هەتا نابێ گومڕا بن.
جولەکانی وەک مامۆستایەکی لێهاتوو وابوو، چەند هەنگاوێکی نا و راوەستایەوە، دووبارە دەستی بەقسان کرد، بەڵام کەس وەڵامی نەدایەوە، وەک ئەوەی پێی بڵێن تۆ مامۆستایەکی لێهاتووی، هەندێکی دیکە قسەی کرد، بەڵام چۆن رۆیی نەگەڕایەوە، دیارە پێیوابوو پەیامەکەی گەیشت.
کاتێ رۆیشتم و نزیک ترافیکەکە بوومەوە گڵۆپی سوور داگیرسا واتە دوای 126 چرکە دەتوانیت بڕۆیت، بیرم لەو دیمەنە دەکردەوە دەکردەوە، ئەو گەنجە وەک مامۆستایەکی بەویقار وانەکەی خۆی گوتەوە، ئەوەی لام گرنگ بوو لەو دیمەنە کەس وەڵامی نەدایەوە، چونکە پێشتر شار لەمجۆرانەی تیادا بوو و خەڵک بەبینینی ئەو جۆرە دیمەنانە یەکسەر هۆهایان لەو کەسە دەکرد، بەڵام ئەو جارەیان وەک ئەوەی هیچ نەبوو بێ، کۆتایی بەوانەکەی هێنا و رێگەی خۆی بڕی، لەو لێکدانەوە و خەیاڵانە دابووم، لەنێو ئۆتۆمبێلە وەستاوەکان ژنێک هاواری کرد، دیار بوو بەپڕتاو لەئۆتۆمبیلێک هاتۆتە خوارەوە، هەزار جوێنی بەشوفێرەکە دا، شوفێریش لەئۆتۆمبیلەکەی هاتەخوارەوە تکای لێدەکرد بێتەوە ناو ئۆتۆمبیلەکە، بەهەڵسوکەوتیان دیار ئەوان ژن و مێرد بوون، لەیەک تێنەگەیشتنێک کردوویانەتە هەرا، ئەمجارەیان جیا لەدیمەنی پێشتر هەر یەکەو کامیرای مۆبایلەکەیان روو لەو ژن و مێردە کرد.
ئێستا لە چرکەی 87 داین، کاتێ ژن و مێردەکە مۆبایلەکانیان بینی هەر یەکەو بەبێ دەنگی چوونەوە نێو ئۆتۆمبیلەکە.
لەچرکەی 86 سواڵکەرەکان بەخێرایی بەرۆکی شوفێرەکانیان دەگرت، چ بەدەست پانکردنەوە یان کلێنس فرۆشتن بەسەر ئۆتۆمبیلەکاندا دابەش بوو بوون، لەنێو ئەم دیمەنەشدا لەنێوان سواڵکەرەکان بوو بەشەڕ، بەشێک لەو سواڵکەرانە سووری بوون، کلێنس فرۆشەکانیش بەنگلادیشی بوون، سواڵکەرە سوورییەکان بەعەرەبییەکی سووری بە بەنگلادیشییەکانیان دەگوت: پێمان نەگوتی لێرە مەمێنە، ئێرە شوێنی ئێمەیە بۆ کەسی دیکە نییە لێرە بێ.
بەنگلادیشیەکەش بەسەرسوڕمانەوە بەکوردییەکی رەوان گوتی: خۆ من سواڵ ناکەم، کاسبی دەکەم، کلێنس و گوڵ دەفرۆشم.
لەو دەنگە دەنگە چرکەکانی ترافیکەکە خۆی لە 10چرکە نزیک دەکردەوە، تا دەهات کێشەی نێوانیان زیاتر دەبوو، ئەوەی سەیرە پۆلیسی هاتووچۆش لەدوورەوە پێدەکەنی.
لەچرکەی 3دا هەموو ئۆتۆمبیلەکان خۆیان ئامادەکرد تا بەتیژڕەوی ترافیکەکە ببڕن.
کاتێک گڵۆپی سەوز داگیرسا لەئاوێنە بەرزەکە سەیری بەنگلادیشی و سووری و ئۆتۆمبێلی ژن و مێردەکەم کرد، تا دەهات لەبەر چاوان ون دەبوون.




گەشبینی و ڕەشبینی/ زانا ڕزاق

سەرەتا پێش هەموو شتێک دوو جۆرە قسە کردن و کردار کردن هەیە ،هەیە لەسەر بەرژەوەندی گشتیە هەشە لەسەر بەرژەوەندی تایبەتە ،جا چەمکی گەشبینی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتییە بەڵام ڕەشبینی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تایبەتە ،یانی ڕەشبینی بۆ گروپێکی تایبەتە بەڵام گەشبینی بۆ هەمووانە، یان بە شێوەیەکی ڕوونتر گەشبینی واتە ووردە ووردە دروستکردنی خانوویەک بەڵام ڕەشبینی واتە ڕاوەستان لە دروستکردنی خانوویەک ،هەروەها گەشبینی واتە بەسەرکەوتنی پایەکانی خانوویەک بەڵام ڕەشبینی واتە لە سەرەوەی پایەکان هاتنە خوارەوەی، گەشبینی واتە دروستکردن و بنیاتنانەکان ڕەشبینی واتە نە دروست کردن نە بنیاتنان بەڵکو ڕاوەستان .

گەشبینی جگە لەوەی وەکو ئیرادەیەکی پۆڵاین وایە هەروەها سودیشی زۆرە یەکێک لەو سودانەی گەشبینی واتە پەرە پێدان و ڕاهێنان و بەردەوامی بێگومان ئەمەش تواناکان و لێهاتوویی مرۆڤەکان زیاتر دەکات بەڵام ڕەشبینی ڕاهێنان و بەردەوامی تێدانیە ئەمەش زیانی هەیە واتە مراندنی تواناکان و پوکانەوەی لێهاتوویی و شارەزاییەکان ، هەروەها گەشبینی و ڕەشبینەکان پێویستە سەرەتا نەبینن بەڵکو دوورمەودا لە هەموو شتەکان بڕوانن یانی وەک بەسەرکەوتنی چیایەک سەری بکەن کاتێک دەگەیە سەری چیاکە ئەوجا ڕێگاکەت ئاسانتر دەبێ یان دەگەی بە ئامانجەکانت و خەونەکانت

نموونەش وەکو دروستکردنی کۆمەڵگایەک لە هەموو بوارەکانەوە و پێگەیاندنی سەدان کەس بۆ هەموو بوارەکان
ڕاستە سەرەتای قورسە بەڵام ووردە ووردە ئاسان دەبێ و شارەزایی لە دروستکردن و پێگەیاندن پەیدا دەکەی

4 11 2022




چـیرۆک بۆ منـداڵان/ خـۆزگـەی باپـیرەم هـێـنـایـەدی.. نووسینی: رەزا شـوان

باوکـم تـا پـۆلی سێ و دایکـیـشـم تـا یـەکی نـاوەنـدیـیان خـوێـنـدبـوو. بـەڵام باپـیرەم و داپـیرەم نەخوێنـدەوار بوون. لە سەردەمی ئەواندا، لە گونـدەکەیاندا قـوتابخانە نەبـوو.
لە پـۆلی پـێـنجی بنـەڕەتی بـووم. کە لە ماڵـەوە دادەنیـشـتم و ئەرەکەکانی قـوتـابخـانەم جـێبەجێ دەکرد. زۆر جار باپیرەم لە نزیکمەوە لەسەر کورسییەک دادەنیشت و سەیری دەستـمی دەکـرد. رۆژێـکـیان باپـیرەم هـەناسـەیەکی قـووڵی هـەڵـكـێـشا و تی: خـۆزگـە.
ـ باپـیرە گیـان، بـۆچی ئەو هـەنـاسەیـەت هـەڵکـێـشا؟ چـی خـۆزگـەیەک دەخـوازیـت؟!
باپـیرە: خـونچـە گیـان، خـۆزگـەی ئـەوە دەخـوازم، کە منـیش خـوێـنـدەوار بـوومـایە و فـێری نووسین و خوێنـدنەوە بوومایە. بمتوانیایە ئەو پەرتووکەی تۆم بخوێنـدایەتەوە.
ئەو شەوە خەیاڵم لە لای هەناسە و خۆزگەکەی باپـیرەم بوو. لە دڵی خۆمدا وتم: جا بۆ باپـیرەم فێری نووسین و خوێندنەوە نەکەم.. باپیرەم پیاوێکی زیرەکە و زوو فێردەبێت.
بۆ بەیـانی ئەو شەوە کە لە قـوتابخـانە گەڕامـەوە، پێـنووسێک و دوو تیانـووسی سەد پەڕەیی و لاستـیکێکی کوژانـدنـەوە و پێنووستاشێکـم کڕی و خـستیانمە ناو کیسەیەکی نایـلـۆنی جـوانـەوە.
باپـیرەم وەکـو هـەمـوو رۆژەکـانی کە، بە زەردەخـەنـەوە بەخـێرهـاتـنەوەی لـێکـردم و ماچـمیکـرد. کـیـسەکـەم دایی.
ـ باپـیرە گـیان ئـەم دیـارییـە جـوانـانـەم بـۆ تـۆ کـڕیـوە.
باپـیرە: دیـاری.. ئەمانە چـین خـونچـە گیـان؟ چی لەم پێـنـووس و تیـانووسانە بکەم؟!
ـ باپـیرە ئەی تـۆ هـەناسەت هـەڵـنەکێشا و نەتـوت خۆزگە فـێری نووسین و خوێندنەوە بـوومـایە. مـن فـێری نـووسـین و خـوێنـدنەوەت دەکـەم.
باپـیرە ـ قـاقـا پێکەنی: خۆنچـە گیان، تازە من چـۆن فـێری نووسین و خوێندنەوە دەبم؟
ـ باپـیرە گیـان، دەزانـم زۆر حـەزت لە نـووسـین و خـوێنـدنەوە هـەیە، تـۆ زیـرەکـیـت. لـەو بـڕوایـەدام کـە زوو فـێردەبیـت.
تـوانیـم باپـیرەم رازی بـکەم. رۆژی وانـەیـەکی خوێنـدنـەوە و وانـەیـەکی بیـرکـاریـم پێدەوتەوە. هەستم بەوە کرد، کە رۆژ لە دوای رۆژ باپیرەم حەزی بۆ فـێربوون زیاتر دەبێـت. وای لـێهـات خـۆی بانگمی دەکـرد و دەیـوت خـونچـە گیـان کـاتی وانەکانـمە.
لە مـاوەی نـۆ مانگـدا، باپـیرەم فـێری نووسینی هـەموو پیـتە کوردییـەکان و چـۆنیـیەتی نووسینی وشـە و داڕشـتنی رسـتە کرد. فـێری نووسینی هەموو ژمارەکان و هـەر چوار کـردارەکانی بیـرکاریشـم کـرد. باپـیرەم زۆر بە ئاسانی فـێری خوێـنـدنەوەی بابەتـەکـانی خوێندنەوەی کوردی تا پـۆلی شەشی بنەڕەتی بـوو. من گەیشتمە پـۆلی حـەوتی بنەڕەتی و باپـیرەشم بە تەواوی فـێری نووسین و خوێنـدنەوە بوو. کۆمەڵێک پەرتـووکی کوردی بۆ خـۆی کـڕی. بە زۆریش حـەزی لە خـوێنـدنەوەی چـیرۆک و شـیعـرە.
رۆژێـکـیان کە لە قـوتـابخـانە گـەڕامـەوە.. باپـیرەم وەکـو جـاران مـاچـمی کــرد.
باپـیرە: خـونچـە گیـان، مامـۆسـتا جـوان و شـیریـن و زیـرەکـەکەم. ئـەم کـاتـژمـێرە جـوانـەم بـۆ تـۆ کـڕی و بە دیـاری پـێـشکەش بـێـت.. ئـەگـەر لـە زێـڕێـشـت بـگـرم هـێـشـتا هـەر کـەمـە. تـۆ منت کرد بە خوێنـدەوار. ئیتر هـەناسە هـەڵناکـێـشم و زۆر دڵخـۆشـم. وا هەسـت دەکـەم کـە مـرۆڤـێکی تـرم.
ـ زۆر سوپاس باپـیرە گیان بۆ ئـەم دیـارییـە جـوانەت. مـن دوو هـێـندەی تـۆ دڵخـۆشم کە توانـیم فـێرتـبکەم و خـۆزگەکەت بهـێنمەدی. بـڕیـارم داوە کە داپـیرەشـم فـێربکەم.

نەرویـج: ٢٠٢٢