ئەنجومەنی یاسادانی کانتۆنی جزیرەی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یاسای خێزانی گەڵاڵەکرد

یاسای خێزان کە لە ڕۆژی ٤ی شوباتدا لە لایەن ئەنجومەنەکەوە دەرکراوە، ئیمزای هاوسەرۆکانی ئەنجونی یاسادانان ئاریا مەلا ئەحمەد و حیکمەت ئەلحەبیبی لەسەرە ، لە ڕۆژی دەرچوونیشیەوە کاری پێدەکرێت. 

یاسای خێزان، یاسایەکە لە پێناوی هاوژیانێکی ئازاد و دیموکراتیانەدا گەڵاڵەکراوە لە ٤١ ماددە و بڕگەی جیاواز پێک دێت کە ژیانی خێزانیی، پرۆسەی هاوسەرگیری، جیابوونەوە و دیارکراوە. هەوڵ دراوە کە لە گەڵاڵەیاساکەدا یەکسانی ڕەگەزی نێوان ژن و پیاو ڕەچاو بکرێت، هەموو بڕگەکانی تایبەت بە ژیانی خێزانی، پێکەوەنان و پرۆسەی هەڵوەشانەوە و مافەکانی ژن و پیاو و منداڵ دیاری بکات.

سەرنج راکێشە لە یاساکەدا فرەژنی، ژن بە ژن، هاوسەرگیری ژێر تەمەنی ١٨ و هاوسەرگیری زۆرەملێی و چەندین دیاردەی تر وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دەزگای پەیوندیدار بۆ لێپێچێنەوە دەستنیشان کراوە لە یاساکەدا، نەک تەنیا ئەنجامدەرانی ئەو دیاردانە بەڵکو شایەتحاڵ و هاوبەشەکانیش سزا دەدرێن.

لە بڕگەی یاساکەدا ڕۆڵی ڕێکخراوەی ژنان و خانەی ژنان ئاماژەی پێکراوە و رۆڵیان پەراوێز نەکراوە لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا.

تەواوی یاساکە وەک خێزان وەک دەزگایەکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ئیرادەی ژن و پیاو و منداڵ، مامەڵە لەگەڵ هاوسەرگیری دەکات و نایبەستێتەوە بە هیچ دەزگا و بەهایەکی تری باوەڕ و  ئایدۆلۆژییەوە.

ئاکادیمیای ژنۆلۆژی، خانەی ژن ( ماڵا ژن) و کۆنگرەی ستار لە هەوڵی ئەوەدان کە گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر ئەو یاسایە لە نێو کۆمەڵگەدا بکەنەوە و هەموو تاکێکی کۆمەڵگەی لێ وشیار بکەنەوە. لە ئاکادیمیاکان، بەڕێی دەزگاکانی پەروەردە لەسەر ئەرک و مافەکان و دەقی یاساکە ژن و پیاوان پەروەردە بکەن. تەنانەت ئاکادیمیای ژنۆلۆژی لەسەر دەقی یاساکە ڕایگەیاند کە ئەوە هەنگاوێکی سەرەتایە و لە داهاتوودا هەوڵ دەدەن کە کۆدەنگییەک لە نێو بزوتنەوە، ڕێکخراوەکانی ژنان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەدا دروست بکەن بۆ ئەوەی یاساکە لەوەی هەیە زیاتر دیموکراتیزە بکەن و هەوڵی هەموارکردنەوەشی بدەن.

دەقی یاساکە لەم دوو لینکەدا بە عەرەبی و کوردی…..

دەقی یاساکە بە زمانی کوردی…

نص القانون باللغة العربية..




فاشیزم هەر یەکە.. “بەندەری فەیلی” بە نمونە -2-.. ئاسۆ کەمال

دوو مانگ بەسەر بەشی یەکەمی خوێندنەوەکەمدا[1] بۆ ڕۆمانی “بەندەر فەیلی” گوزەرا و ئێستا دەچمە خاڵی دووەم کە باسی فاشیزمە وەک سیستم . لە بەشی یەکەمدا ئەم پرسیارەمان خستەڕوو کە بۆچی “بەندەر فەیلی” دوای “پرۆسەی ئازادکردنی عێراق” لەلایەن ئەمریکاوە ئازاد نابێت؟ ئەگەر بەندەر ببێتە سامپلێک بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە، ئەو کاتە دەزانین کێشەی خەڵکی کوردستان و عێراق بەدوای ڕوخانی سەدامیشدا لە نەبونی ئازادی دا لە کوێدایە؟ لێرەدا پێویستە بەدوای هاوشێوەیی سیستمەکاندا بگەڕێین، نەک شێوازی جیاوازی حکومەتی بەعس لە حکومەتی فیدراڵی ئێستای عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕیگەمان لێ بگرێت کە ئەودیوی شتەکان ببینین.. شەوی پێش لە کۆڕەکەی لندن لەسەر ئەم ڕۆمانە، لە ئاخاوتنێکی دۆستانەدا یەکێک لە هاوڕێیان باسی پێویستی بونی پرۆژە بۆ گۆڕینی پەروەردە لە کوردستان کرد. بەختیار عەلی خاڵێکی وروژاند کە بۆ من جێگەی سەرنج بوو ئەویش کێشەی کوردستان سیستمە نەک پرۆژە. ئێمە لە گۆڕان و ڕۆشنبیرە لیبرالەکانی پێشتر هاوڕێی بەختیار بوون لە پرۆژەی “ڕەهەند” دا ئەم ووشەیەمان زۆر بیستوە، بەڵام ئەمجارە بەختیار عەلی بەشێوازێکی جیاواز دەیخاتە ڕوو. من بەدوای ئەم لێکدانەوە تازەیەی بەختیاردا چووم بۆ فاشیزم تا بزانم بۆچی “بەندەر فەیلی” لەگەڵ ئازادبونی لە زیندانی بەعسدا بەڵام هەموو دامودەزگاکانی زیندان و ئیعدام و شکەنجە دەبنەوە بەشێکی ئەو سیستمە نوێیەی ئەمریکا بەدیاری بۆ عێراقی هێناوە؟ لە “بەندەر فەیلی”دا خوێنەر بە زیندانە گەورەکەی سیستم ئاشنا دەبێ لەم ڕۆمانەدا، کە “بەختیار عەلی” لە میدیای ئەمریکی و زیندانە نوێ کراوەکەی بەعسدا و جەلادەکانی “دیموکراسی عێراقی نوێ”دا پێمان دەناسێنێ. ئەم ڕاستیە هونەریەی بەختیار لە ئەدەبدا دەیخاتە ڕوو پێویستی بەوە بوو بزانم چ ڕونکردنەوەیەک لای ئەم نوسەرە دەست دەکەوێ تا زیاتر ئەو لە ڕووی فکریشەوە ئەو بناسین و بزانین چ دنیابینیەکی هەیە. هەربۆیە جگە لە ڕۆمانی “بەندەر فەیلی” هاوکات چاوپێکەوتنەکەی “مەنسوور تەیفوری”م لەگەڵ بەختیار عەلی خوێندەوە، لە کتێبی “ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی”دا، کە پڕبوون لە پرسیاری گرنگ بۆ بەدەستهێنانی وەڵامەکە. لێرەوە دەزانین کە لای نوسەر، هەروەک لای “بەندەر فەیلی”، ئەوەی ڕویداوە لەعێراقدا لە ڕوخانی بەعسەوە بۆ “ئازادی/داگیرکاریی” ئەمریکا گۆڕانی ماسکی فاشیزم و شێوازەکەی بوە، نەک گۆڕان لە زیندانەوە بۆ ئازادی. هەربۆیە دەبینین پەیامی دەسەڵاتی نوێی عێراق بۆ مرۆڤێکی چەوساوە و ژێردەستەی وەک “بەندەر” هەر نەبونی ئازادی یە. ئەمە ئەو خاڵی دووەمەی ڕۆمانەکەیە کە دەمانەوێ تاوتوێی بکەین لێرەدا؛ درێژبونەوەی دیوارەکانی زیندانی فاشیزمی خۆرهەڵاتی و بۆ زیندانی هێشتنەوەی ئازادی لەلای دیموکراسی فاشیزمی خۆرئاوایی یەوە. لە وەڵامی پرسیارەکانی “مەنسوور تەیفوری” بەختیار عەلی دەڵێ” من لە بری کەپیتالیزم وشەی سیستم بەکاردەهێنم. فاشیزم واتە سیستەم، سیستەمیش واتە کەپیتالیزم. دەبێ کار لەسەر دەرخستنی جەوهەری تازە و ترسناکی ئەم کەپیتالیزمە بکەین لە خۆرهەڵاتدا، کە فاشیزمە. فاشیزم جەوهەری کەپیتالیزمی خۆرهەڵاتیە…[2]”
نوسەری “بەندەر فەیلی” دوای ناساندنێکی قوڵی سیمای ئەم سیستمە فاشیستیەی بەعس لەم ڕۆمانەدا، لە کتێبی “ڕەخنەی عەقڵی فاشیستی”دا سیستمە نوێیەکەی عێراق و کوردستانمان بۆ ڕون بکاتەوە کە چۆن میراتگری هەمان فاشیزمی بەعسە و لێرەدا دەڵێ” دەبێت ئەمڕۆ تەواو قسە لە حوکمی فاشیستی زۆرینەیەکی سیاسیش بکەین، زۆرینەیەک لە کوردستانی باشوور پارتی و یەکێتی و گۆڕان و هێزە دینیەکان بەیەکەوە و لەسەر یەک تەرز دروستیان کردوە، ئەم زۆرینەیە کاتێک دەبێتە هێزێکی تاریک و فاشی و ترسناک کە ڕۆشنبیران و سیاسیەکانیش، بەتایبەت کە دەشێ بە ڕادیکال سەیریان بکەین خۆیان فڕیبدەنە ناوی،..بێدەنگی لەسەر کەپیتالیزم نیشانەی بێدەنگیەکی قوڵترە کە بێدەنگیە لەسەر فاشیزم.[3]”

لێرەدا ئەو پەیامەی گرنگە ئەوەیە کە بەختیارعەلی پێمان دەڵێ فاشیزم هەریەکە. بەعس و دەسەڵاتی تازە هێنراوی ئەمریکا بۆ عێراق و سیستمی دەسەلاتدارێتی حزبەکان لە کوردستان یەک سیستمی کەپیتالیستی و یەک فاشیزمە. جگە لەمەش ئەوەش جێگای سەرنجە باسی دەوری ڕۆشنبیرانی لیبراڵ و خۆشباوەڕ بە ئەفسانە و دۆگمای دیموکراسی دیاری دەکا بەوەی ” ڕۆشنبیرە پۆپۆلیستەکانیش، پیشەنگی ئەم گاڕانە ئەخلاقییەی زۆرینەن”. [4]

سەرەتا ناچینە سەر جیاوازیەکانی لێکدانەوەمان لەسەر ئەم جۆری سیستمە یان هەڵسەنگاندنی جیاوازی کەپیتالیزمی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتدا لای ئەم نوسەرە، بەڵکو ئەوەی گرنگە ڕەخنەی فکری بەختیار عەلی لە پرۆژەی “بە دیموکراسی کردنی دەسەڵاتی کوردستان”ە، کە بانگەشەی بۆ دەکرێ لەلایەن ڕۆشنبیرە لیبراڵەکانی، وەک مەریوان وریا قانع و بەشێک لە هاوڕێکانی دوێنێی کە لە “ڕەهەند”دا بوون.
ڕەخنەکانی بەختیار دژایەتی ئەو خۆشباوەڕیەی ئەم جۆرە ڕۆشنبیرانەیە کە بۆ چەندین ساڵە بەدوای دروستکردنی کۆکتێلێکی مێژوویین لە گۆڕان و ئیسلامیەکان تا وەڵامی سوڵتانیزمی پارتی پێ بدەنەوە.
ئەم ڕۆشنبیرانە دەیانەوێ پرۆژەی “سیستمی فاشیزمی خۆرهەڵاتی”یەی کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراسی و لە پرۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات و دابەشکردنی داهات بە یەکسانی لە نێوان هەموو ئەم هێزە “فاشیستانە”دا بچەرخێنن. دەسەڵاتێکی “فاشیستی” و سەرکوتی ئازادی ئەگەر بەشیوەی دیموکراسی پێکەوەیی یەکێتی و پارتی لەگەڵ گۆڕان و ئیسلامیەکان بێت، یان بە شێوەی “سوڵتانیانەی” پارتی بەبێ بەشداری ئەوانی تر، تەنیا یەک ناوەرۆکیان هەیە کە ئەویش، فاشیزمە و هیچی تر.

ئەمە بینینی هەموو سیستەمی دەسەڵاتدارێتیە، نەک تەنیا یەک لایەن و تەنیا یەکێک لە هێزە سەرکوتگەرەکانی. قسە لەسەر دژایەتی لایەنێک بۆ سولتانیزم نیە بەتەنیا، بەڵکو لەسەر بەرنامە پڕۆژە و خەونی ئەو لایەنە “ئۆپۆزسیۆن” و “بەرهەڵستکار”ەیە بۆ دنیاو سیستمی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی. کۆکتێلی گۆڕان و ئیسلامیەکان و پڕۆژە چاکسازیەکەیان هیچی لەو سیستمە جیاواز نیە کە خۆیان بەشێک بوون لە پەرلەمانەکەی و وەزارەتەکانی و یاسا و دادگاکانی. ئەمە ڕاستیەکە کە خەڵکی کوردستان بە کردەوە تاقیکردۆتەوە و بەختیار عەلی وەک ڕاستیەکی فکری پێداگری لێ دەکا بەرامبەر بە ڕۆشنبیرانی لیبراڵ. ئەم لیبراڵانە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی خۆشباوەڕیەکانیانەوە ناڕەزایتیەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان جارێکی تر دەخەنەوە هەر هێزێکی تری پۆپۆلیستی تری بورژوازی کورد. ئەمە ئەو تەجروبەیەیە کە دەبێ لە ١٧ شوباتی ٢٠١١ وەریگرین و بزانین کە فاشیزم هەریەکە و سیستمێکە نەک تەنیا کەسایەتی و حزب و بنەماڵە و دینێک، بەڵکو هەموو ئەمانە پێکەوە کێشەی نەبونی ئازادی مرۆڤی چەوساوەیە لە کوردستان.
دوای زیاتر لە دە ساڵ لە ئەزمونی “ئەو درۆ ترسناکەی ڕۆشنبیرانی کورد لەگەڵ خۆیان و مێژوودا دەیکەین، کاتێک دەیانەوێت کەمپیتالیزمی خۆرهەڵاتی بەلیبرالیزمەوە، بەڕۆحێکی پۆزەتیڤیستیەوە گرێ بدەنەوە، نەوەک بە فاشیزمەوە..” ئەمڕۆ کاتی ڕەخنەیەکی ڕادیکاڵە کە ناوەرۆکی ئەم کەپتالیزمە فاشیسیتیەی خۆرهەڵات و کوردستان بخاتەڕوو. بەڵام هەرچۆن ڕۆماننوسێک پێویستی بە ئامادەکردنی کەرەستەی ڕۆمانەکەیەتی، لە ئەکتەرەکان و شوێن و کات و خوێندنەوەی دیوی ناوەوەی کەسایەتی و ڕوداوەکان و هتد.. هەر ئاواش لە بواری لێکدانەوەی فکریدا بۆ خوێندنەوەی ئەم سیستمە سیاسی و ئابوریەی کەپیتالیزم لە کوردستان پێویستمان بە کەرەستەی تیۆری و ڕەخنەگرانە تاکو پەیوەندی ئەم سیستمە بە سیستمی گلۆباڵ و مۆدێلی نیولیبرالیزمی ڕۆژئاوا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی و دابەشکردنی کاری نێو بازاڕی جیهانی سەرمایەوە بخەینەڕوو. پێویستە بەم لێکدانەوە ماتریالیستیانەی هێزە چینایتیەکان و ململانێکانیان ڕیشەکانی ئەو دۆگما وئەفسانەی دیموکراتیزەکردنی دەوڵەت و ڕیفۆرمی سیستمی سیاسی کەپیتالیزم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا، کە ڕۆشنبیرانی لیبرال و وردە بورژوازی کورد بانگەشەی بۆ دەکەن، نیشان بدرێ و بێ بنەمایی خورافە و خۆشباوەڕیەکانی ئەم ڕۆشنبیرە پۆپۆلیستانە بسەلمێنرێ.
بەختیار عەلی هەرچەند ئەم پرسیارانە دەوروژێنێ سەبارەت بە کەپیتالیزمی خۆرهەڵاتی و خۆشباوەڕیەکانی ڕۆشنبیرانی لیبراڵ، بەڵام وەڵامەکانی هێشتا لە ئاستی ستەیتمەنت و ئەنجامێکدا کە خۆی پێیان گەیشتوە، نەک بەرهەمی توێژنیەوە و سەلماندنێکی زانستی بێت، هەربۆیە ئێمە کاری تێۆری و جەدەلێکی جدیمان پێویستە سەبارەت بە ئابوری سیاسی کوردستان.
ئارگومێنتێک لێرەدا لەگەڵ بەختیار عەلیدا هەمان بێت ئەوەیە کە بەرهەمهێنانی فاشیزم لەسەر بنەمای هەمان بەرهەمهێنانی سەرمایەیە، فاشیزم و دیکتاتۆریەت هەروەک دیموکراتی پەرلەمانی لەم سیستمە جیهانیەی سەرمایەدا و بازاڕی سەرمایە جیهانیەدا جێگای دیاریکراوی هەیە و بەشدارن لەم پرۆسەی کەڵەکەی سەرمایەدا، ئەمەش پەیوەندی فاشیزمی خۆرهەڵاتی و کەپیتالیزمی ڕۆژئاوایی ڕۆشن دەکاتەوە.
ئێستا با ئەم پرسیارە لە بەرامبەر بەختیارعەلی دا زەق بکەینەوە؛ ئایا کەپیتالیزمی خۆرئاوایی نەبوو زیندانەکەی “بەندەر فەیلی” یان نوێ کردوە و هەمان سیستمی فاشیستیان لە بەرگێکی دیموکراتیدا لە عێراق دامەزراندەوە؟
لێرەدایە کە دەبێ پەیوەندی فاشیزمی خۆرهەڵاتی و کەپیتالیزمی ڕۆژئاوایی بناسینەوە. سیستمی نوێی “دیموکراسی تەوافقیی کورد و شیعە و سونە” لە دیزاین و عەقڵی دیموکراسی ئەمریکاوە هاتۆتەدەر و چینی بورژوازی ڕەنگاوڕەنگی عێراق لەسایەیدا دەسەڵاتی ئابوری و سیاسی دیموکراسی خۆی دامەزراندوە.
کەپیتالیزمی خۆرئاوایی دەورێکی سەرەکی هەیە لە بەرهەمهێنانەوەی فاشیزمی خۆرهەڵاتیدا. ئەمە لە عیراقدا نەک تەنیا بەهۆی ئەوەی سەرمایەی جیهانی و بازاڕی جیهانی و کەڵەکەی سەرمایە و کۆنترۆڵی سیاسی و سەربازی لەدەست زلهێزەکاندایە، بەڵکو بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە دەوڵەتی سیاسی عێراق و بازاڕی ئابوری ئەم وڵاتە لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردویدا هێزە ئیمپریالیستیەکانی سەردەمی دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دیموکراسیەتی ئەمریکای سەردەمی گلۆبالیزمی دوای ڕوخانی سەدام، کاریگەری سەرەکی بووە لە داڕشتن و درێژەپێدانی ئەم فاشیزمە خۆرهەڵاتیە لە عیراقدا. هەربۆیە ڕۆشنبیرانی لیبراڵی کورد کێشەکەیان هەر ئەوە نیە کە خۆشباوەڕن بەوەی کە لە نێو چینی بورژوازی خۆرهەڵاتیدا هێزێکی لیبراڵی بورژوازی هەیە کە سیستمی دیموکراسی پەرلەمانی ڕۆژئاوایی کۆپی دەکا لە عێراق و کوردستاندا، بەڵکو قەناعەتیان بەوەیە کە سیستمی گلۆباڵی دیموکراسی ڕۆژئاوا ڤیژن و تاکە مۆدێلی سیستمی سیاسی جیهانی ئازاد و ڕزگاری کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە و بۆ گەیشتن بەم بەهەشتی دیموکراسیە تەنیا چەند ڕیفۆریك لە دەزگای سیاسی سوڵتانیزمی کوردستان و خۆرهەڵاتدا پێویستە. ئەمە هۆکاری ئەوەیە کە ڕۆشنبیرانی لیبراڵی کورد “بێدەنگن لەسەر کەپیتالیزم کە نیشانەی بێدەنگیەکی قوڵترە کە بێدەنگیە لەسەر فاشیزم”.

ئێمە لای بەختیار عەلی تەنیا گێڕانەوەی ڕاستیەکان بەشێوەی چیرۆک و ڕۆمان نابینین، بەڵکو ئەو دنیابینی و کێشە فکریەکانیش دەخاتە ڕوو کە ئەمە گرنگی دەدا بە دیبەیت و گفتوگۆ لەگەڵ ئەم ئەدیبە و ئەدەبەکەیدا.

———————————–

[1] https://www.rwangauraxna.com/detail.aspx?IDNews=8583

[2] “ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی” p109,p112-113

[3] هەمان سەرچاوە،p108

[4] هەمان سەرچاوە،p108




چەند سەرنجێک دەربارەی ئایین و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا.. حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

لە ئاڵوگۆڕەکانی سیاسییەکانی پێنج شەش ساڵی ڕابردووی کۆمەڵگاکەماندا، ئایین ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە. وڵاتانی ئیمپریالیستی ڕۆژئاوا لە هێنانی خومەینی بۆ سەر شانۆ، کەڵکیان لە وەهم و خورافاتە ئایینیەکانی جەماوەری خەڵک وەرگرت و بە تەواوەتی شۆڕشیان بەلاڕێدابرد و دواجار پەسەندکردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیان وەک حکومەتێکی “دژە ئیمپریالیستی و شۆڕشگێڕ” و پاشان پشت بەستن بە یاساکانی ئەم دەسەڵاتە.. شەریعەت و ئایەت و فەرمانە “ئاسمانیەکان” لە کۆنترۆڵکردنەوەی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی کرێکاری و کوشتاری هێزە کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕەکان و بە کورتی لە دامەزراندنی یەکێک لە دڕندەترین و خوێنڕێژترین دیکتاتۆرە ئیمپریالیستەکان لە سەردەمی ئێستادا، هەموو ئەم ڕاستیانە بوونی چالاکانەی ئایین لەمەدا نیشان دەدەن ئەوە قۆناغی ژیانی سیاسی کۆمەڵگاکەمانە و جێگەی تایبەتی خۆیەتی لە خەباتی چینایەتیدا. لەم قۆناغەدا نەک هەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو هەموو هێزە سیاسییە بۆرژوازیەکانیش بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەموو ئەو چینەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن، کەڵکیان لە ئایین وەرگرتووە.

بەڵام ئەگەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەموو شتێک زیاتر قەرزاری دەسەڵاتی دۆزەخی خۆی بێت بە پشتبەستن بە ئیسلام و کەڵک وەرگرتن لە فیقه و ڕێسا و یاسای شەریعەت لە بەهێزکردن و سەرکوتکردنی جەماوەر و دروستکردنی کەشێکی تیرۆر و خنکاندن لە کۆمەڵگادا، بۆهێزە ئۆپۆزسیۆنە نا پرۆلیتاریاکانی ئەم دەسەڵاتەش بە هەمان شێوەیە، لە موجاهیدین و شورای میللی مقاومەت تا لیبراڵەکان کە لە بزووتنەوەی ئازادی و بەرەی نیشتمانی و پاشایەتییە ئاشکراکان ڕزگاریان بووە، ئیسلامی دەسەڵاتدار مانای تایبەتی خۆی هەیە. لە شەڕی نێوان خۆیان و “ڕژێمی ئاخوندی”ی خومەینیدا، کە شەڕێکی نێو بنەماڵەی بۆرژوازیە، ئەم هێزانە وەک پەردەیەک بۆ خۆدزینەوە لە سروشتی چینایەتیی ڕژیم و هەروەها بۆ پەردەپۆشکردنی سروشتی چینایەتی و ئامانجەکانیان سوود لە ئیسلامی دەسەڵاتدار وەردەگرن.

پاشایەتییە ئاشکراکان ئاڵای شۆڤێنیزمی ڕزیو و گاڵتەجاڕانەی فارسیان بەرامبەر عەرەب و ئایینی عەرەبی ئیسلام بەدەستەوەگرتووە، لیبراڵە تەقلیدیەکان یان پاشایەتییە شەرمەزارەکان دروشمی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت”یان درێژکردووەتەوە تا ڕادەی ئیدانەکردنی هەر جۆرێک لە حکومەت کە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیا دامەزراوە، و لە کۆتاییدا موجاهدین وشورا بەرگری نیشتمانی ، ئەم لیبڕاڵە تازە هاتووە، “ئیسلامی دیموکراسی ڕەجەوی”یان لە دژی “ئیسلامی خومەینی” بەرزکردوەتەوە. بەڵام لایەنی هاوبەشی ڕەخنەگرتن لە نیزام لە لایەن هەموو ئەم هێزانەوە، شاردنەوەی سروشتی بۆرژوازی – ئیمپریالیستیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە لە چاوی جەماوەری چینی کرێکار و بێبەریکردنی بۆرژوازی و ئیمپریالیزم و ئاراستەکردنی هەمووان ناڕازیبوون و دژایەتی بەرامبەر شەخسی خومەینی و ئیسلامی.جۆری تایبەتی خومەینی ئەوان لە پڕوپاگەندەی دیماگۆژیکی خۆیاندا، هەموو تاوان و دڕندەییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەموو ئەو سەختی و ناعەدالەتییە ئابووری و سیاسیانەی کە ئەم دەسەڵاتە بەسەر جەماوەری خەڵیکدا سەپاندووە، بە “دەججالی خومەینی و گەمژەیی “، “کۆنەپەرستی ڕۆحانیەکان””ولایەتی فەقیە” وەسف دەکەن و بە کورتی ئەوەی کە دەیانەوێت ئایینی ئیسلام لە ژێر ناوی “ئاخوندیزم”دا جیا بکەنەوە، ئەوە دەخەنەپاڵی تا لەگەڵ کۆتایی هاتنی تەمەنی کورتی کۆماری ئیسلامیدا، لە لایەک سیستەمی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی لە ئێران و لە لایەکی دیکەوە ڕۆڵ و ئەرکی ئایین لە پاسەوانی و پاراستنی ئەم سیستەمە بە سەلامەتی و ئاسایش بمێنێتەوە. ئیمپریالیزم و سەرمایەداری، بۆ ئەوەی سەروەری و هەژموونی خۆیان بپارێزن، لە لایەک پێویستیان بە دیکتاتۆرییەکی دڕندانە و کوشتن و سەرکوتکردنە لە ژێر ئاڵای ئاییندا، لە لایەکی دیکەشەوە پێویستیان بە پەردەپۆشکردنی پێویستی و سیمای چینایەتی ئەم کوشتنە هەیە و سەرکوتکردن و شاردنەوەی ڕۆڵی ڕاستەقینەی ئایین لەمەدایە.بۆیە هەردوو “ئیسلامی فقهی خومەینی” و “ئیسلامی ڕەجەوی و بەنی سەدر”، هەردووکیان “حکومەت لەلایەن ئاخوندەکان” و ئیدانەکردنی “ئاخوندیزم”، یش بۆ تەواوی بۆرژوازی لە ئێران و لە سیاسەتەکانی ئەم چینەدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی شۆڕش و بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی خواست و شوێنی خۆی هەیە. بۆیە دەتوانین ڕۆڵ و ئەرکی سیاسی ئایین لە هەلومەرجی هەنووکەیی خەباتی چینایەتی لە ئێراندا لەم ڕستەیەدا کورت بکەینەوە: سەرکوتکردن لە خزمەت ڕژیمی بۆرژوازی دەسەڵاتدار و بڵاوبوونەوەی دیماگۆگی و وەهم لە خزمەت ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی ئەم ڕژیمەدایە.

بۆیە ئەگەر بڵێین لەم بارودۆخەی ئێستادا ڕەخنەگرتن لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و هێزە بۆرژوازییەکانی ئۆپۆزسیۆن بەبێ تێگەیشتن و ڕەخنەی قووڵ لە ئایین و ڕۆڵ و ئەدای سیاسی لەم دۆخەدا مومکین نییە، ئێمە زیادەڕەوی ناکەین. ئەمڕۆ لە نزیکەی هەموو بوارەکانی خەباتی چینایەتیدا، هەر لە ململانێ لەسەر یاسای کار و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنە ئیسلامییەکان لە کارگەکاندا تا ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و لە ئاشکراکردنی سیاسەت و ئامانجەکانی “ئەڵتەرناتیڤە” بۆرژوازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕژیم بۆ خەبات بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر لە دەوری دیموکراسی شۆڕشگێڕانە و ڕووخاندنی ڕژێم، مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ئایین بووەتە شتێکی حەتمی.

بەڵام لەو قسانەی ئێمە وتمان، دەردەکەوێت کە ئەبێت حزبی ئێمە یەبلیغاتی دژ بە ئایین بکاتە بنچینەی کارەکانی لە هەموو ئەو بوارانەدا؟ ئایا خەبات لە دژی کۆماری ئیسلامی خەبات لە دژی ئیسلام دەکاتە ئامانجێکی سیاسی ئێمە؟ یان دەبێ جیاوازی بکەین لە نێوان ئایینی جەماوەر و ئایینی بۆرژوازی و تەنیا بە ئاشکراکردنی ” خراپ بەکارهێنانەکانی بۆرژوازییەکان” لە ئایین ڕازی بین؟ و …

لەم وتارەدا هەوڵ دراوە بەبەشێوەیەکی وردتر لێکۆڵینەوە لە پرسی ئایین و ڕەخنەی پرۆلیتاری لە ئاین وەڵام بەم پرسیارانە بدرێتەوە.
١- ڕەخنەی مارکسیستی لە ئایین
تایبەتمەندی دژە زانستی ئایین
سیستەمی تیۆری ئایین و دونیابینی ئایینی، واتە ئەو کۆمەڵە پرەنسیپ و ڕێسایەی کە هەر ئایینێکی دیاریکراو لە ڕوونکردنەوەی دونیا-کۆمەڵگە و سروشت-دا دەریبڕیوە و ئەو ڕێسا و یاسایانەی کە دایمەزراندووە سەبارەت بە شێواز و داب و نەریتی و شێوازی تاک و… ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان، لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە هێزێکی سەروو سروشتی و سەروو مرۆیی کە دروستکەر و فەرمانڕەوای جیهانە و زانایە و توانای بەسەر هەموو شتێک و هەموو کارێکدا هەیە. هێزێک کە هەرچەندە لە هەموو شوێنێکدا ئامادەیە و سەرپەرشتی هەموو شتێک دەکات، بەڵام زانینی عەقڵانی مرۆڤ بە تەواوی نەبوونی خۆی دیاری دەکات. هێزێک کە لە دەرەوەی بازنەی مەعریفەی هەستی و ئەزموونی مرۆڤدایە، بەڵام ئیرادەی ئەو سێبەرێک دەخاتە سەر هەموو ئەو شتانەی کە لەم بوارەدا هەن. هێزێکی خەیاڵی کە گەورەیی و دەسەڵاتی یەکسانە بە نادیارەکانی مرۆڤ.

بەم شێوەیە ئایدۆلۆژیای ئایینی، تەنیا بە پێچەوانەی زانستەوە، “دیار” بە “نادیار” ڕوون دەکاتەوە و وەهمەکانی مرۆڤ سەبارەت بە هێزی خەیاڵی و دەروونی لە جیاتی نەزانینی خۆی دەخاتە سەر هێزە بابەتییەکانی جیهانی واقیع. ژیرترین کەسی ئایینی ئەو کەسەیە کە وەڵامی هەموو پرسیارێک بە “چونکە خودا ویستی” دەداتەوە و هەموو جوڵە و گۆڕانکارییەک بە ئەنجامی پەروەردگاری خودایی دەزانێت. (وە تەنها لەسەر بنەمای ئەم پێوەرە سەرەوخۆرەدایە کە حاجی ئیسلام کە نەزانترین خەڵکی سەردەمی ئێمەیە دەتوانن ناوی خۆیان بنێن “زانای گەورەو ناودار”).

ئەم دژایەتی و ڕووبەڕووبوونەوە تەواوەی نێوان ئایین و زانست دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و لەگەڵ فراوانبوونی هۆشیاری مرۆڤ لەسەر جیهانی دەوروبەری، سیستەمی تیۆری ئایینیش بە هەمان شێوە – چ لە مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردە سروشتییەکان و چ لە یاسا و ڕێساکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا .- ڕەنگی زیاتر لەدەست دەدات و زیاتر نادروست دەبێت. بەجۆرێک کە لەم سەردەمەدا هەرکەسێک ئاستێکی مامناوەندی خوێندەواری و کولتووری هەبێت، نەتوانێت گێڕانەوەی ئایینی سەبارەت بە خوڵقاندنی جیهان و مرۆڤ و پێشهات و دیاردە سروشتییەکان بە شتێکی زیاتر لە چیرۆکی خەیاڵی و خورافی پەیوەست بە سەردەمی منداڵی مرۆڤەوە، یان بە هەبوونی ئەو کەمترین بەها بۆ بۆچوونەکان ئایینی کۆمەڵایەتی بۆ نموونە سەبارەت بە چەمکی دادپەروەری لە یاسا دادوەرییەکان یان ڕێنماییە تەندروستییەکان یان سنووری مافە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و کۆیلەکان و هتد. بۆچی سەرەڕای ئەمەش هێشتا ئایین دەسەڵات و کاریگەری خۆی لەناو جەماوەرێکی بەرفراوان لە خەڵکی سەردەمی ئێمەدا پاراستووە، بابەتێکە کە لە خوارەوە باسی دەکەین. پێش ئەوە پێویستە ڕوونکردنەوە بدرێت دەربارەی مامەڵەی ئاتەئیسزم و مارکسیزم بۆ ئایین، کە هەردووکیان تایبەتمەندییەکی هاوبەشیان هەیە لە ڕەخنەگرتن لە سیستەمی تیۆری ئایین بە پشتبەستن بە دەستکەوتە زانستییەکان.
مامەڵەی ئاتەئیزم و مارکسیزم لە لەگەڵ ئایین
ڕەخنە لە ئایین وەک سیستەمێکی تیۆری سەبارەت بە دیاردە سروشتی و کۆمەڵایەتی و یاساکان تایبەت نییە بە مارکسیزم. هەر قوتابخانەیەکی هزر و دونیابینی نائایینی، تا ئەو ڕادەیەی پشت بە زانستی جیهان و دەستکەوتە زانستییەکانی مرۆڤ ببەستێت، بەهەمان ڕادە دژایەتی ئایین دەکات. ئەم جۆرە قوتابخانانە زۆر پێش مارکس دامەزراون و گەشەیان کردووە، بەتایبەتی بیرمەندان و زانایانی بۆرژوازی. بۆرژوازی شۆڕشگێڕی ئەوروپا لە سەدەی هەژدەهەمدا، بە دوای ئەو ڕێنێسانسە زانستی و کولتوورییەی کە چەند سەدەیەک لەمەوبەر لە ئەوروپا دەستی پێکردبوو، توانی لە جیاتی ئیسکۆلاستی سیستەمی کڵێسا و دەستکەوتەکانی لۆژیک و ئینسانی، میتۆدی زانستی جیهان دابنێت حیکمەت لەبری خورافاتە پیرۆزەکانی سەدەی ناوەڕاست، و بەمجۆرە ماتریالیزم و بێدینیی ئەو قوتابخانانە پەرەپێدەدات کە وەک خودی ئایینەکە کۆن بوون و هێز و دەسەڵاتی نوێی پێببەخشێت.

هەروەها مارکسیزم ئایدۆلۆژیایەکی ماتریالیستی و بێدینیشە. واتە باوەڕی بەو حەقیقەتە هەیە کە یەکەمیان هیچ هێزێک لەدەرەوەی سروشت و کۆمەڵگە و سەرووی ئەو هێزەوە نییە و دووەمیش هەموو بیروباوەڕ و عەقڵیەتی مرۆڤ، واتە کولتوری مرۆڤ بە مانای فراوانی وشەکە چی دەگەیەنێت – قوتابخانەی جۆراوجۆری فەلسەفی و بۆچوونە زانستییەکان و ئەخلاق و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی ئاین و هونەر و هتد دەخوڵقێنێت، لە ماددە و بارودۆخی ماددی ژیانی مرۆڤەوە سەرچاوەی گرتووە، لە پەیوەندی بابەتیی مرۆڤ لەگەڵ سروشت و لەگەڵ یەکتر. بۆیە مارکسیزم لە پرەنسیپ و بناغەکانیدا دژایەتی هەر جۆرە ئایین و شێوازێکی بیرکردنەوەی ئایینی دەکات. بەڵام وەک چۆن مارکسیزم لە ماتریالیزمی ئەبستراکت، یان ماتریالیزمی میکانیکی تێدەپەڕێت، ڕەخنەی مارکسیستیش لە ئایین تەنیا لە بێباوەڕیدا سنووردار نییە.

میتۆدی دیالێکتیکی مەعریفەی مارکسیستی، نەک هەر وەک ئایدۆلۆژیایەکی خورافات و خەیاڵی، بەڵکوو وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی کە پێویستییەکی دیاریکراوی هەبوونی هەیە، دەکۆڵێتەوە و شیکاری دەکات. ئەو پێویستییە بابەتیی و واقیعیانە دەزانێت و ڕوونی دەکاتەوە کە بوونەتە هۆی دروستبوون و مانەوەی خورافات و وەهمە ئایینییەکان و لەسەر ئەو بنەمایە ڕەخنە لە ئایین دەگرێت. بە واتایەکی تر ڕەخنەی مارکسیستی لە ئایین لە ڕەخنەی خۆی وەک ئایدۆلۆژیا و سیستەمێکی بیرکردنەوە لە خۆیدا تێدەپەڕێت، ئەو ئایدۆلۆژییە ئاسمانییەی کە ڕەتدەکرێتەوە چونکە خورافات و وەهم و خەیاڵە و قووڵتر دەچێتەوە و دەبێتە ڕەخنەیەک لە ئایینی زەمینی، ڕەخنەیەک لە ڕۆڵ و پێویستی کۆمەڵایەتی ئایین فراوان دەبێت. تایبەتمەندیی ڕەخنەی مارکسیستی لە ئایین، واتە جیاکردنەوەی لە ڕەخنەی ئاتەئیستی بۆرژوازی، لەم خاڵەدایە.

هۆکارەکانی هەبوونی ئایین
بۆئەوەی شەڕێکی قووڵ و پرەنسیپیمان لەدژی ئایین هەبێت، پێویستە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە بۆچی ئایین سەرەڕای ناعەقڵانیی و نالۆژیکیی پرەنسیپ و ڕێساکانی و سەرەڕای دژایەتییەکی ئاشکرای وەهمە ئایینییەکان لەگەڵ واقیع و ئەزموونە بابەتییەکانی جەماوەری خەڵک ، لە ماوەی سەدە یەک لە دوای یەکەکاندا لەنێو جەماوەردا کاریگەری هەبووە؟ ئایا هۆکارەکە تەنها نەزانینی خەڵکە؟ ڕوونە کە ئەم وەڵامە ماتریالیستییە کێشەکە نییە. باوەڕبوون بە ئایینی خۆی هەمان نەزانیە و ناتوانیت وەڵامی نەزانیش بە نەزانی ڕوون ناکرێتەوە. مارکسیزم فێری ئەوە دەکات کە عەقڵیەتی مرۆڤەکان دەرئەنجام و ڕەنگدانەوەی بابەتگەرایی ژیانیانە؛ بۆیە پێویستە ئەوە تێبگەین کە عەقڵیەتی ئایینی و هەزاران ساڵەی باوەڕی مرۆڤ بە خودا و سەروو سروشتی ڕەنگدانەوەی کام هەلومەرج و پەیوەندییە کۆنکرێتییەکانە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا.
ئەنگڵس بەرۆشنی وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە:

“تەواوی ئایین… هیچی تر نییە جگە لە ڕەنگدانەوەی خەیاڵی لە مێشکی مرۆڤدا ئەو هێزە دەرەکیانەی کە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن، ڕەنگدانەوەیەک کە هێزە زەمینییەکان فۆڕمی هێزی سەروو سروشتی وەردەگرن” دژی دۆهرینگ(Ante Doering).
مرۆڤی سەرەتایی ملکەچی سروشتە. هێزە سروشتیەکان کە سروشت و بنەچە و ئەرکیان بە تەواوی نادیارە بۆ مرۆڤ، زاڵن بەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانیدا. بێدەسەڵاتی و لاوازی ڕەهای مرۆڤ بەرامبەر بەو هێزانە وا دەکات خودا دروست بکات و پەنایان بۆ ببات. هەوڵ دەدات بە پیرۆزکردن و ستایشکردن و بە قوربانیدان و لەخۆبردویی، دڵی خوداکان ڕازی بکات و بەم شێوەیە سروشتی تووڕە دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە. بەڵێ، ئایین، وەک مارکس دەڵێت “بوونەوەری مرۆڤ خستووەتە کێشە”.

بەڵام ئەگەر خوداوەند و ئایینە سەرەتاییەکان بوونی خۆیان قەرزاری لاوازی و نەزانی مرۆڤ لەبەرامبەر بە سروشت بوون ، مانەوە و بەردەوامی بیروباوەڕی ئایینی لە شێوەی ئایینە ئاڵۆزترەکاندا قەرزاری ئەو هێزە کۆمەڵایەتیانەیە کە لەگەڵ پەرەسەندنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و سەرهەڵدانی چینەکان و باڵادەستی پەیوەندییە چینایەتییەکان لە کۆمەڵگادا ژیانی خەڵک بەڕێوەدەبات.

بۆ مرۆڤ توندوتیژی چینایەتی کەمتر نییە لە توندوتیژی ترسناک و نهێنی و نەناسراوی سروشت. کەسێک کە ژیانی کۆمەڵایەتیی ملکەچی پەیوەندی و بۆنەکانیان بێت کە وا دیارە بەتەواوی لەدەرەوە و سەربەخۆ لە ئیرادەی خۆی مامەڵە بکات، بە ناچاری وا دەکات ئیرادەی خودا لە مێشکی خۆیدا حوکمڕانی کۆمەڵگا بکات و چارەنووسی خۆی بە ژێردەستەی ئیرادەی خۆی دەزانێت، بەجۆرێک کە بەم شێوەیە ، پاساو و چەمک و ئامانجێکی ئاسمانی بە نەزانی و بێدەسەڵاتی و ترسی زەمینی خۆت بدە. مرۆڤ کە لە تەسکی پەیوەندی چینایەتیدا گیری خواردووە، لە ئاسمانەکاندا بەدوای ئازادی و ڕزگاری خۆیدا دەگەڕێت. خودا دەبێتە بەرجەستەی کامڵبوونی مرۆڤی ناتەواو و نامۆ لەسەر زەوی، دادپەروەری ئیلاهی تۆڵەی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە، بەهەشتی ئاسمانیش قەرەبووی ئازارەکانی دۆزەخ دەکاتەوە کە مرۆڤ لەسەر زەوی بۆ خۆی دروستی کردووە. بە درێژایی مێژووی کۆمەڵگا چینایەتییەکان هۆکاری بابەتیی و پاشخانی کاریگەریی ئایین لە نێو جەماوەری ستەملێکراو و ئیستغلالکراودا جگە لەمە هیچ نەبووە.

لینین سەبارەت بە جیهانی سەرمایەداریی سەردەمی ئێمە بەم شێوەیە ڕوون دەکاتەوە:

“ترس خوداوەندەکانی دروست کردووە.” ترس لە هێزی شاراوەی سەرمایە – شاراوە چونکە کردارەکەی پێشبینی ناکرێ لەلایەن جەماوەرەوە، هێزێک کە لە هەموو هەنگاوێکدا بە ئیفلاس و وێرانکاری “لەناکاو” و “چاوەڕواننەکراو” و “بەڕێکەوت” هەڕەشە لە ژیانی کرێکار و بازرگانە بچووکەکان دەکات .و سواڵکردن و هەژاری و لەشفرۆشی و مردن لە برسێتی دەهێنێتە پشتیەوە – ئەمە ڕەگی ئایینی هاوچەرخە کە ماتریالیست دەبێت لە پلەی یەکەمدا لەبەرچاوی بگرێت،…”( بابەتی حزبی کرێکاران سەبارەت بە ئایین )
لەو قسانەی تا ئێستا، ئەوە دەردەکەوێت کە هەتا کۆمەڵگەی چینایەتی بوونی هەبێت، ئایینیش بوونی دەبێت و تەنیا کاتێک کە ئیستغلالکردنی مرۆڤ لە مرۆڤ و جیاکاری و نایەکسانی و بێ یاسایی و نائەمنی کۆمەڵایەتی و ئابووری کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت لە کۆمەڵگا دوور بخرێتەوە ، و مرۆڤەکان، بە ئیرادەی ئازاد و هۆشیارانەی خۆیان، دەتوانن زاڵ بن بەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵگادا و کۆنترۆڵی چارەنووس و چارەنووسی ژیانی خۆیان بکەن، تەنیا لە دۆخێکی وادا، هیچ شوێنەواری ئایین، ئەم هاوەڵ و هاوەڵ و بەردەوامی ئیستغلالکردنە نامێنێت و ستەمکاری چینایەتی. بە واتایەکی تر لەناوبردنی تەواوەتی ئایین تەنها بە سڕینەوەی سیستەمی چینایەتی مومکینە. بەڵام ئەمە هێشتا نیوەی واقیعەکەیە، نیوەکەی تر ئەوەیە کە کۆمەڵگای چینایەتی پێویستی بە ئایین هەیە – هەروەها هەموو لایەنەکانی ئەو کولتوورە ئایدیالیستییەی کە دروستی کردووە – بۆ پاراستن و مانەوە.

پەیوەندی نێوان بابەتییەت و سوبژێکتیڤیەت پەیوەندییەکی یەکلایەنە نییە. عەقڵیەتی مرۆڤ – جا ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی هەلومەرجی بابەتیی ژیان بێت وەک بۆچوون و دەرەنجامە زانستییەکان، یان ڕەنگدانەوەیەکی شێواو و خەیاڵییە وەک وەهم و خورافاتە ئایینییەکان – تەنیا ڕەنگدانەوەیەکی پاسیڤی واقیعی ژیانیان نییە، بەڵکو لە بەرامبەردا کاریگەری لەسەر پرۆسەی بابەتیی ژیانی مرۆڤ دەبێت. ئایین، وەک بەشێک لە کولتووری ئایدیالیستی باڵادەست لە کۆمەڵگەیەکی چینایەتیدا، دەرئەنجام و کاریگەریی پەیوەندییە چینایەتییەکانە و لە هەمان کاتدا پارێزەر و پارێزەری ئەو پەیوەندییانە. نەبینینی هەریەکێک لەو دوو لایەنە تێگەیشتن و نزیکبوونەوەیەکی میتافیزیکی – لە لایەک خۆبەخشی و لە لایەکی دیکەوە دیتەرمینیزم – بەرامبەر بە ئایین نیشان دەدات و دەبێتە هۆی هەندێک لادان و لادانێکی سیاسی لە شەڕی دژی ئایین، کە لە لاپەڕەکانی داهاتوودا لێی دەکۆڵینەوە. بەڵام پێش ئەوە پێویستە لە باسەکەماندا لە ناسینی ئایینی ئاسمانی و هۆکار و بەستێنە بابەتییەکانی بوون و مانەوەی ئەو لە باسەکەماندا تێپەڕین و دیراسەی ئایینی زەمینی و ڕۆڵ و ئەرکە کۆمەڵایەتییەکەی بکەین.
ڕۆڵ و ئەرکی کۆمەڵایەتی ئایین
ئایدۆلۆژیای خەیاڵی ئایین لە شێوەی دیاردە و دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی بابەتییدا بەدی دێت و ئەرکێکی دیاریکراو لە خزمەت ئەو شتەدا هەڵدەگرێت کە بوونی خۆی قەرزاری ئەوەیە، واتە پەیوەندییە چینایەتییەکان لە کۆمەڵگادا. ئەم فۆرمە زەمینییەی ئایین دیاردەیەکە کە پێکهاتووە لە: پیاوانی ئایینی یان پلەبەندی و ڕێکخستنی نوێنەرانی خودا لەسەر زەوی؛ فیقه و شەریعەت، واتە ڕێسا و ڕێنمایی سەبارەت بە ماف و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و تەنانەت ژیانی تایبەتی ئەندامانی کۆمەڵگا، کە تا ڕادەیەکی دیاریکراو لە کۆمەڵگادا جێبەجێ دەکرێن؛ دامەزراوە ئاینییەکان لەوانەش گۆڕ و مەزارگە پیرۆزەکان و ئیمامزادەکان، پەرستگاکان و مەزارگە، موڵک و ئیمکاناتی ئەوقاف و هتد؛ نەریت و ڕێوڕەسمی جۆراوجۆری ئایینی بە بۆنەی جەژن و ماتەمینی و لەدایک بوون و مردن و هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ئەندامانی کۆمەڵگا؛ وە لە کۆتاییدا ئەوقاف و پێشکەشکردن و فیدیە و باج لەم جۆرە (وەک خومس و زەکات و مافی ئیمام و… هتد لە ئیسلامدا) کە خەرجی ژیانی پیاوانی مشەخۆری ئایینی و پاراستنی دامەزراوەی ئایینی دابین دەکات.

ڕۆڵ و ئەرکی کۆمەڵایەتی ئەم سیستەمە بەرفراوان و درێژخایەنە لە پاساودان و چەسپاندنی چەوساندنەوە و ئیستغلالکردنی چینایەتیدا کورت بکرێتەوە. تایبەتمەندی سەروو سروشتی و سەروو مرۆیی ئایینی ئاسمانی، وەک ڕێوڕەسمێکی پیرۆز کە یاسا و ڕێساکانی لەبارەی ژیان و لە دیاریکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤدا گوێڕایەڵی ئەرک و سەرپێچی هەڵنەگرە، دامەزراوەی زەمینی ئایین دەکاتە یەکێک لە توانا و ئیمکاناتە بێشومارەکان بۆ گێڕانی ئەم ڕۆڵە بەهرەمەند دەکات لێرەدا ئاماژە بە گرنگترینی ئەم توانایانە دەکەین.

ئایین بەرگریکارو پاساو دەری چەوسانەوە و ستەمی چینایەتیە
لە هەموو ئایینەکاندا نایەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و جیاکارییەکان کە بەهۆی سیستەمی چینایەتییەوە دروست دەبن، بە خودایی و موقەدەری ئیلاهی دادەنرێت و شەرعییەتی پێدەدرێت. باوەڕبوون بەوەی کە هەژاری و بێبەشی یان خۆشگوزەرانی و سەروەت و سامانی هەر مرۆڤێک دەرئەنجامی ئیرادە و پەروەردگاری خودایە و دادپەروەری ئیلاهی سزای ستەم و نادادپەروەرییە کە مرۆڤەکان بەرامبەر یەکتری دەکەن، بەرەنگاربوونەوەی چەوساندنەوە و جیاکاری چینایەتیش یەکێکە وەسەرپێچیە بە ویستی خودا دەبێتە هۆی کردەوەی بێ ئەنجام و بێهودە و لێرەوە دەبێتە هۆی سەبر و لێبوردەیی و ملکەچبوون و گوێڕایەڵی کرێکاران و ئاسانکاری ویژدان و ڕەزامەندی ئیستغلالکاران.

“ئەوانەی بەدرێژایی ژیانیان زەحمەتیان کێشاوە و لە هەژاریدا ژیاون، لەلایەن ئایینەوە فێری ئەوەن تا لەسەر زەوی بن سەبر و گوێڕایەڵی بمێننەوە و بە هیوای پاداشتی ئاسمانی ئاسوودە بن، بەڵام ئەوانەی بە کاری ئەوانی تر دەژین ئەوانن.” فێری ئاین دەکرێت کە بەخشندە بن لەکاتێکدا لەسەر زەوین. بەم شێوەیە ئایین ڕێگەیەکی زۆر هەرزانیان پیشان دەدات بۆ پاساودانی بوونیان وەک چەوسێنەران و بلیتێکیان پێدەفرۆشێت بۆ ئاسوودەیی لە بەهەشتدا بە نرخێکی مامناوەند” (سۆسیالیزم و ئایین – لینین)
جگە لەوەش ئایین ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆ و ڕاستەقینەتر لە “پەروەردە و ڕێنمایی” لە پاڵپشتیکردنی ستەم و چەوساندنەوەی چینایەتیدا دەگێڕێت. ئەگەر لە ئایەت و دابونەریتی ئایینیدا لە دونیای تردا پەیڕەوی و گوێڕایەڵی چەوسێنەران بە بەڵێنی بەهەشتەوە دراوە، لەبری فیقه و یاسا شەریعەتەکان، تۆڵەی سەرپێچیکردن لە چەوسێنەران و ڕاپەڕین دژی بەرژەوەندییەکانیان لە دونیادا بە سنوور و سزا دەدرێت . بەم شێوەیە ئایین بە شێوەیەکی کردەیی و ڕاستەوخۆ ئەرکی بەرگریکردن لە چەوسانەوە و پاراستنی بەرژەوەندی چەوسێنەران دەگرێتە ئەستۆ. لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، ئایینی ئیسلام ، بە تایبەت لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەدا.دەستبەرداری هیچ شتێک نەبووە
ئایین بە سروشتی خۆی دژە دیموکراسییە:
بناغەی هەر جۆرە ئایینێک گوێڕایەڵی بێ ئەملاو ئەولایە بۆ خودا و پابەندبوونی توندە بە فەرمان و یاساکانی خوداوە و ئەمەش هیچ مانایەکی تری نییە جگە لە نکۆڵیکردن لە مافی ئاشکرا و بێ گومانی مرۆڤ بۆ دیاریکردنی چارەنووس و پێشهاتەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و تەنانەت تایبەتی خۆی و ڕادەستکردنی ئەم مافە بە خودا.

ئایین نەک هەر دان بە ئیرادەی خەڵکدا نانێت لە دیاریکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی یاسادا- جا پەرلەمانی بێت یان شورایی- بەڵکو ئەم مافە بە تەواوی هی خودا و نوێنەرانی لەسەر زەوییە، واتە پیاوانی ئایینی و پاپا و قەشە.و ئایەتوڵڵا و حوجەتولئیسلام، و بانگەوازی خەڵک دەکات بۆ گوێڕایەڵی ئەوان. ئەم تایبەتمەندییەی ئایین دەیکاتە ڕێوڕەسمێکی دۆگماتیک و نەگۆڕ، سەربەخۆ و باڵاتر لە ئیرادەی خەڵک و نکۆڵیکردن لە سەرەتاییترین مافە دیموکراسیەکانیان، و دەیخاتە لەڕوبەڕوبونەوە و دژایەتییەکی تەواو لەگەڵ دیموکراسی بە مانا گشتییەکەی، تەنانەت بە مانا بۆرژوازییەکەیشی. دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران لەم کەیسەدا چەندین نموونەی هێناوەتەوە کە دیارترینیان داڕشتن و پەسەندکردنی گاڵتەجاڕانەی پڕۆژە یاسای تۆڵەسەندنەوە و یاسای کاری ئیسلامییە.
ئایین هۆکاری دووبەرەکییە لە نێوان جەماوەردا:
تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە مافە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییەکانەوە هەیە، مەبەستی هەر ئایینێک واتە مرۆڤ یان ئەندامانی کۆمەڵگە، تەنها باوەڕدار یان باوەڕدارانی هەمان ئایین. چەمکی ئایینی دادپەروەری و یەکسانی – تەنانەت ئەگەر ئەو جیاکاریانەی کە بە پێی پێگەی چینایەتی و بڕی سامانی تاکەکان لە حوکمی یاسایی ئایینەکاندا هەن لەبەرچاو نەگرین- بەڕاستی یەکسانییە لە نێوان ئەم باوەڕداران و نەک هەموو مرۆڤەکان. بۆ نموونه ڕێسا و یاساکانی فیقهی ئیسلامی له هه موو بواره مه ده نی و دادوه ڕی و ته نانه ت تاکه که سییه کاندا ته نیا باس له مافه کانی موسڵمانان ده که ن و له پێگه یه کی ته واوی باڵاتر و ئیمتیازدارتر له ناموسڵمانان داده نێن. جگە لەوەش لە هەموو ئایینەکاندا – بە ئیسلامیشەوە و بەتایبەتیش لە ئیسلامدا – ژن و پیاو مافی یەکسانیان نییە. بە واتایەکی تر لە ڕووی مافە کۆمەڵایەتییەکان و مافی تاکەکەسیەوە، هەر ئایینێکی دیاریکراو جیاوازییەکی تەواو ناکات نەک تەنها لە نێوان پەیڕەوانی خۆی و پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکەدا – و بێگومان هەموویان کافرن – بەڵکو نیوەی پەیڕەوانیشی، واتە ، پیاوان (یان بەپێی قورئان مسلمین و مؤمینین).لە نیوەکەی تری (مؤمنات ومسلمات) جیا دەکاتەوە و بە باڵاتریان دەزانێت.

ئەم دابەشبوونە یاساییەی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا بە پێی بیروباوەڕی ئایینی و ڕەگەزەکانیان هەمیشە و بە درێژایی مێژووی کۆمەڵگا چینایەتیەکان بیانوویەکی گونجاو و کاریگەری بۆ چەوسێنەران ڕەخساندووە بۆ ئەوەی دووبەرەکی لە نێوان جەماوەری خەڵکدا دروست بکەن.

ئایین بەربەستێکە لە بەرامبەر هەر جۆرە گۆڕانکاری و بەرەوپێشچونێکدا:
جگە لەو فاکتەرانەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، تەنیا ئەو ڕاستییەی کە مێژووی سەرهەڵدانی ئایینەکان – وەک ڕێوڕەسمێکی دۆگماتیک و پیرۆز کە مرۆڤ مافی بەشداتیکردنیان نیە تێدا- دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر، بۆ ئایینی تایبەت مەندیەکی کۆنەپەرستانە و بەرەو دواوەگەڕانەوە دەبەخشێت. ئەگەر هەر ئایینێکی مەزهەبی بیەوێت بە دڵسۆزی بۆ بۆچوون و ڕێنماییە کۆنەکانی خۆی بمێنێتەوە – کە زۆرجار تەنانەت لە پشت دەستکەوتە کولتووری و زانستییەکانی شارستانیەتی سەردەمی خۆیەوەیە – ناتوانێت وەک بەربەستێک بەرەنگاری گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و پەرەسەندنی بارودۆخی ژیانی مرۆڤ نەببێتەوە. وە خوازیاری پاراستن و جێخستنی کولتوور و سیستەمی کۆن لەبەردەم بیرکردنەوە و پەیوەندییە نوێیەکاندانەبێت.

دژایەتیی سەرسەختانەی ئایینی مەسیحی لەگەڵ بیرۆکە و هزری نوێ و ئەشکەنجە و کوشتنی بیرمەندان و زانایان لەلایەن کەنیسەوە بە درێژایی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست و دوژمنایەتی “موجتەهیدەکان” و “زانایان” لە ئێران بە درێژایی سەدەی ئێستا و بە تایبەت دوای حوکمی کۆماری ئیسلامی، بە هەموو ڕەنگ و نیشانەکانی کولتوور و شارستانیەتی ئینسانی ئەمڕۆ، نموونەی بەرەنگاری ئایین و بیرکردنەوەی هزری بەردبووی ئاینی دژ بە پێشکەوتن و پەرەسەندن.


ئەم توانا و گونجاویانە کە تەنها لە سەرەوە ئاماژەمان بە گرنگترینیان کردووە، ئایین دەکەنە ئامرازێک بۆ پاساوهێنانەوە و پاراستنی ستەم و چەوسانەوەی چینایەتی. هەموو ئایینێکی مەزهەبی، ئەگەر لە چیرۆک و فەرموودەکانیشیدا، ڕەنگێکی لە ئاهو حەسرەتی چەوساوەکاندا هەبێت، لە ژیانی واقیعی و وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی، دەبێتە بەشێک لە ئامێری حکومەت و ڕۆڵ و ئەرکی ڕازاندنەوە و ڕازاندنەوەی واقیعەکەیە لە ستەم و ئیستغلالکردن بە بەرگێکەوە، لە ڕۆحانیەت و ئەخلاقی ئایینیەوە، بە شەرعیەتدان بە سیستەمی کۆمەڵایەتی هەبوو و بانگەوازی کۆیلە و قوربانیانی ئەم سیستەمە دەکات بۆ گوێڕایەڵی و تەحەمولکردن و ملکەچبوون.

ڕۆڵی ئیسلام لە ئیمپراتۆریەتی ئیسلامی و کەنیسە و مەسیحییەت بە درێژایی سەردەمە تاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و هەروەها ئەدای پاپا و ڤاتیکان و ئیسلام و خومەینی لە جیهانی سەرمایەداریی ئەمڕۆدا، جگە لەمە هیچی تر نەبوو و هەیە.

لێرەدا ڕەنگە بەشێک لە خوێنەران ئاگادارمان بکەنەوەلەوەی کە لە قۆناغە جیاوازەمێژوویەکاندا ئاین ڕۆڵێکی پێشکەوتنخوازانە و ڕیشەیی گێڕاوە و هەر بۆیە ئەنجامەکەمان هەمیشە هەموو مەزهەب و لقە ئایینییەکان ناگرێتەوە. بەو پێیەی ئەم بۆچوونە ساڵانێکە لە نێو ڕۆشنبیران و هێزە سیاسییە بۆرژوازییەکاندا کاریگەری هەبووە و بەتایبەتیش سازمانی موجاهدینی خەڵک یەکێک بووە لە بەرگریکار و لایەنگرانی سەرسەختی، پێویستە بە ڕوونی ڕۆڵ و ئەرکی ئایینی بەناو پێشکەوتنخواز و شۆڕشگێڕ پێناسە کراوە .هەروەها لێکۆڵینەوەی بۆ بکەین

“ئاینی ڕادیکاڵ” ئایدۆلۆژیای ستوونی پێنجەمی چەوسێنەرانە لە نێو جەماوەردا
گومانی تێدا نییە لە قۆناغی مێژوویی ڕابردوو و تەنانەت تا ڕادەیەک لە سەردەمی ئێستادا، هەندێک جوڵانەوە و بزووتنەوەی جەماوەری بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕەنگێکی ئایینییان وەرگرتووە. بەڵام ئەمەش ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە تا ئەو ڕادەیەی کە ئەم جۆرە بزووتنەوە فۆرمێکی ئایینییان گرتۆتە بەر و بە زمانی ئایین ئارەزوو و ئامانجەکانیان دەربڕیوە، هەر بەو ڕادەیەش لە ئامانجە شۆڕشگێڕی و جەماوەرییەکانی خۆی دوور کەوتوونەتەوە و توانای لێدان و بەلاڕێدابردنی لەواندا زیاد دەکات. خودی هەبوونی بزووتنەوەیەکی جەماوەری لە ژێر ئاڵای ئاییندا دەربڕی ئەو ڕاستییەیە کە جەماوەر تێگەیشتنێکی ڕوونی نییە لە بەرژەوەندیی ڕاستەقینەی خۆی و هەلومەرجی ڕزگاربوونیان لە کۆت وبەندی چەوسانەوە هەرچەند بۆ ئازادی و ڕزگاری خۆیان ڕاپەڕیون، بەڵام هێشتا وەهمی خۆیان بە ئاین لەدەست نەداوە و تەنانەت تا ئەو ڕادەیەش لەسروشت و ڕۆڵ و سیمای کۆنەپەرستانەی کۆیلایەتی ئایینیش وشیار نەبونەتەوە کە نەیگۆڕ بە وەسیلەی دەربڕینی ئارەزوو ئامانجە شۆڕشگێڕییەکانیان. ئەم دژایەتییە لە نێوان وەهم و متمانەی جەماوەر بە ئایین لەگەڵ ئامانج و ئارەزووە شۆڕشگێڕییەکانیان، یان لە ڕاستیدا دژایەتییەک لە نێوان تەوەری شۆڕشگێڕانە و ناوەڕۆکی بزووتنەوەیەکی جەماوەری بە شێوەی دەربڕین و فۆرمە ئایینیەکەی، تۆوی بەلاڕێدابردن و شکست لە نێوان ئەم جۆرە بزووتنەوانەدا پەروەردەبکەن. لە ڕاستیدا بزووتنەوەیەک کە پێویستی بە خودایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، توانای ئەوەیشی هەیە لە پێناو خودا دەستبەرداری ئامانجەکانی بێت و ببێتە ئالەتی دەست وئامرازێک بۆ یەکلاکردنەوەی حساباتی چینە دەسەڵاتدارەکان و ئامرازێک بۆ شەڕی ناو خێزانی ئەو چەوسێنەرانەی کە هەمیشە خودا و نوێنەرەکانی لەسەر زەووی لەگەڵیاندان ، چونکە هەمان ئەو وەهمانەی کە دەبنە هۆی ئەوەی جەماوەر پەنا بۆ ئایین ببات بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجەکانی، بەهەمان شێوە ئەو توانا و دەسەڵاتەش دەداتە چینی دەسەڵاتدار کە بە پشت بەستن و لە ڕێگەی ئاینەوە، لەگەڵ هەموو تایبەتمەندی و توانای کۆنەپەرستی دەرونی و توانا بابەتییەکان.و ماددییەکانی ، بۆ شێواندن و بەلاڕێدابردنی خەباتی جەماوەر، داماڵینی لە ناوەڕۆکی شۆڕشگێڕانە و دواجار بەرەو شکست بردنی. بۆیە هەر بزووتنەوەیەک، چەندە ئاینی بێت، هەرچەندە بیەوێت بە ئایینی بمێنێتەوە و لە ڕێگەی ئایین و دەوروبەری ئایینەوە خۆی دەرببڕێت، بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو بزووتنەوەیەکی جەماوەری کوێر و دواکەوتووە کە لە کۆتاییدا خزمەت بە دوژمنانی ئەو جەماوەر و چینەکانی دژە شۆڕدا دەبێت. کەواتە بوونی ئایین لە بزووتنەوەیەکی جەماوەریدا ئاماژەیە بۆ سروشتی ڕادیکاڵی ئایین، بەڵکو بە پێچەوانەوە نوێنەرایەتی لاوازی و دواکەوتووییەکان و لایەنە کۆنەپەرستانە و دژە شۆڕشگێڕییەکانی ئەو بزووتنەوە جەماوەرییە تایبەتە نیشان دەدات.
بەڵام ئەگەر پەنابردنی جەماوەری خەڵک بۆ ئایین بۆ گەیشتن بە ئامانج و داواکارییە شۆڕشگێڕانەکانیان لە نەزانی و وەهمەکانیانەوە سەرچاوەی گرتبێت، بۆ ئەو توێژ و چینە کۆمەڵایەتیانە و ئەو کەسایەتی و هێزە سیاسیانەی نوێنەرایەتیان دەکەن بە هۆشیارییەوە هەوڵی گۆڕینی ئایین دەدەن بۆ ئایدۆلۆژیای خەبات و ناڕەزایەتی. کێشەکە ڕەهەندی تری هەیە. مێژوو هەمیشە بە ڕوونی ئەو ڕاستییەی دەرخستووە کە پێش هەموو شتێک ڕەخنە و ناڕەزایەتیی ڕابەران و هێزە سیاسی و ئاینیەکان- چ لە ڕابردوو و لە بارەی پێغەمبەر و ئیمام و پارێزگار و ڕێبەرانی ئایینی و ئەمڕۆش لە کەیسی هاوشێوەی خومەینی و موجاهیدین- بۆ بارودۆخ و پاڵنەرە هەنووکەییەکان.و هۆکارەکانیان بۆ گۆڕین و ژێرەوژوورکردنی ئەو، تەواو جیاوازە لە ڕەخنە و ناڕەزایەتی جەماوەری ستەملێکراو و چەوساوەدا، هەر بۆیە ئەو ئامانجانەی کە بەدوایاندا دەگەڕێن و ئەو خەباتەی کە بۆ گەیشتنیان پێیەوە سەرقاڵن ئەم ئامانجەش ناتوانێت کەمترین خاڵی هاوبەشی هەبێت لەگەڵ خەباتی جەماوەردا. دووەم: ئەم کەسایەتی و هێزە ئایینییانە- لە پێغەمبەرانەوە تا خومەینی و ڕەجەوی- پەنا بۆ ئایین دەبەن، نەک لەبەر باوەڕ و ئیمانی خۆیان بە هێز و دەسەڵاتی ڕزگاری بەخشی ئایین، بەڵکو لەبەر ئەوەی بە ئامرازێکی گونجاوی دەزانن بۆ کۆکردنەوە و بەجوڵەخستنی جەماوەر .- یان بەپێی ئایەتەکان و نەریتە ئاینیەکان خەڵکی ئاسایی لەئاەاستەی ئامانج و بەرژەوەندیە چینایەتی خۆیان دەزانن. لە نێو سەرۆک هۆزە عەرەبەکان لە سەرەتای ئیسلامەوە تا دەگاتە فەتحەکانی خەلیفە ئیسلامییەکان و لە جەنگە سەلیبییەکانەوە تا شەڕی ئێستای ئێران و عێراق، سەرکردە و حزبە سیاسییە ئایینییەکان هەمیشە جەماوەریان لە دژی جەماوەر و لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی چینایەتی دوژمناندا ئامادەکردوە. ئەوان هەمیشە هەوڵیان داوە کە ڕووخسارێکی شۆڕشگێڕانە و جەماوەری بە ئایین بدەن لە پێناو ڕاکێشانی جەماوەری ناڕازی و ستەملێکراودا، لە کاتێکدا لە مەیدانی ڕاستەقینەی خەباتی چینایەتیدا ڕۆڵ و ئەدای ئایینی “جەماوەری و شۆڕشگێڕ”ەکەیان، هەر وەک فاشیزم و ڕەگەزپەرستی،جگە لە کۆکردنەوەی جەماوەر لە دژی بەرژەوەندی و خواستە ڕاستەقینەکانیانی خۆیان شتێکیتر نەبوو. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئایینی ناڕازی، یان ئەوەی پێی دەوترێت “ئاینی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕ”، بە بوون لە ئۆپۆزسیۆن و بە داپۆشینی ڕووە ڕەش و شەرمنەکەی لە پشت دەمامکی پشتیوانی لە ستەملێکراو و بێبەشەکانەوە، دەتوانێت پایەی پێنجەمی چینەچەوسێنەر و کۆنەپەرستەکان.چونە ناو جەماوەری خەڵک و زۆر کاریگەرتر و کاراتر بن لە هەر ئامرازێکی تری ستەم و فریودان و لە کاتی مەترسیدا، کە تەنانەت لە سەرەنێزەی ڕووت و تۆپ و تانکی و دۆشکە دروست نەکراوە، بۆ ئەوەی بێتە پارێزەر و ڕزگارکەری هەژموونی ئابووری و سەروەری سیاسی چەوسێنەران .
ئەزموونی شۆڕشی ئێران و ئەو جێگایەی کە ئەمڕۆ ئیسلام لە سیاسەتی دژە شۆڕش و سەرکوتگەرانەی وڵاتانی ئیمپریالیستی ڕۆژئاوادا دۆزیویەتیەوە، نموونەیەکی زیندوو و ڕوونی ئەم ڕۆڵ و ئەدایەی ئایینی ناڕازیە. لە ئێران ساڵانێک بەر لە شۆڕش، ئیسلام ئاڵای خەباتی ڕۆشنبیران و هێزە بچووکە بۆرژوازییەکان بوو کە لە ژێر فشاری سەرمایەی گەورە و ئیمپریالیزم و لە گۆشەنیگای کۆنەپەرستانە و دواکەوتووەوە دژ بە ئیمپریالیزم ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی کە لەژێر کاریگەری دەسەڵاتی سەرمایەدا تووشی بوو بوون ، بە تایبەت دوای چاکسازییەکانی زەوی، لە کۆمەڵگەی نەریتی و فیۆداڵی ئێراندا سەریهەڵدابوو دژی بوون، گۆڕابوو. هەرچەندە کەسایەتی و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی مەزهەبی شا تەیفێکی نایەکسانیان پێکهێنا و بنکە ئایدۆلۆژییەکانیان لە ئیسلامی کۆنەپەرستانە و سەدەی ناوەڕاستی خومەینیەوە دەست پێدەکرد تا دەگاتە بیری شێوە سۆسیالیستی و وردەبۆرژوازیە موجاهیدییەکان، بەڵام بڕگەی هاوبەشی بنەڕەتی هەموو ئەو کەسایەتی و هێزانە لە ئال ئەحمەد و شەریعەتیەوە بۆ ئایەتوڵڵا تاڵقانی و خومەینی و لە فێداییەکانی ئیسلامەوە بۆ نەهزەتی ئازادی و سازمانی موجاهدینی خەلق، پێکهاتبوو لە بڵاوکردنەوەی وەهم و فریکاریەکان سەبارەت بە لایەنە “پێشکەوتنخوازان و شۆڕشگێڕییەکان”ی ئیسلام و هەوڵدان بۆ شێواندن و لایەن پێدانی ناڕەزایەتیەکان و خەباتی جەماوەر ئاڕاستە بکەن.بە ئاراستەی ئەو ئامانج و ئامانجانەی کە بەتەواوی دژ بەیەک و دژ بە داواکاری شۆڕشگێڕانەی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوون؛ کرێکاران و زەحمەتکێشان بەدەست چەوسانەوەی سەرمایەداری و چەوساندنەوە و خنکاندنی دڕندانە ئیمپریالیستەکانەوە دەناڵێنن و هاوشێوەکانی ئالئەحمەد و شەریعەتی لە ڕۆژئاواییبوون و لەدەستدانی داب و نەریت و کولتووری دواکەوتوانەی فیئودالی؛ جەماوەری خەڵک ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیستەمی سەرمایەداری و هەژاری و بێ یاساییەک کە ئەم سیستەمە هۆکارو سەرچاوەکەی بوو کەسانی هاوشێوەی فیداییەکانی ئیسلام و خومەینی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هێنانەکایەی حیجاب و مافی دەنگدانی ژنان و قەدەغەکردنی لەسنگدان و ڕێوڕەسمی شمشێر لێدان؛ کرێکاران دەیانویست تەواوی سیستەمی سەرمایەداری تێکبشکێنن و هاوشێوەکانی موجاهیدینی خەلق دەیانویست پیشەسازییە مونتاژەکانی لەناوببەن و سەرمایەداریی نەتەوەیی گەشەپێبدەن و فراوانتری بکەن! وە هەر بەو شێوەیە. بەڵام بوونی ئەم دووانەیە و دژایەتی نێوان ڕەخنەی فیۆداڵی و بچووک بۆرژوازی لە دژایەتی ئیسلامیی پاشایەتی و ئیمپریالیزم لەگەڵ داواکاری شۆڕشگێڕانە، دیموکراسی و دژە ئیمپریالیزمی جەماوەری کرێکاری و زەحمەتکێش، ڕێگری لە “ئیسلامی ناڕازی” نەکرد، هەروەها لەگەڵ لێکدانەوەیەکی فیزیکی یان فیقهی خومەینی، جا چ لە شێوەی شیعەی سووری عەلەوی موجاهیدین بێت، ناتوانێت ڕۆڵی خۆی وەک ئایدۆلۆژیای پایەی پێنجەمی بۆرژوازی و ئیمپریالیزم لە نێو جەماوەری خەڵکدا بەجێبهێنێت. نەزانی و دواکەوتوویی سیاسیی جەماوەری کرێکار، پێشوەختە ئایینی و خورافاتەکان و باوەڕ و باوەڕیان بە ئیسلام کە لە لایەن چینە ئیستغلالکار و دەسەڵاتدارەکانەوە بەدرێژایی سەدەکان لە مێشکیاندا چێندرابوو، هەروەها وەهمەکانیان سەبارەت بە لایەنەکانی “شۆڕشگێڕ”. و دژە شۆڕش” “ئیمپریالیزم”ی ئیسلام کە لە لایەن هێزەکانی وەک موجاهیدەکانەوە لەناو خەڵکدا سووتەمەنی پێدرابوو، ڕێگەی نەدا جەماوەر سروشتی ڕاستەقینەی ئامانج و سیاسەتی هێزە ئایینییەکانی ئۆپۆزسیۆنی شا بزانێت و بەدیبهێنێت دژایەتییەکەی لەگەڵ بەرژەوەندی و داواکارییە شۆڕشگێڕییەکانیان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بوو کە کاتێک جەماوەر بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی و ڕزگارکردنی خۆی لە چەقی سەرمایە و ئیمپریالیزم ڕاوەستا، ئۆپۆزیسیۆنی ئایینی توانی سواری شەپۆلی شۆڕش بێت، کاریگەری خۆی لە نێو خەڵکدا بەکاربهێنێت بۆ خزمەتکردنی دوژمنەکانیان، و ئەرکی مێژوویی خۆی لە ڕزگارکردنی سەرمایە جێبەجێ بکات و ئیمپریالیزم ڕۆڵی شۆڕش بگێڕێت؛ تا ڕادەیەک کە ئەمڕۆ بەشێک لەم ئۆپۆزسیۆنە حکوومەتی فاشیستی کۆماری ئیسلامیی پێکهێناوە و خوێنی کرێکاران و زەحمەتکێشانی بۆ پاراستن و پاراستنی حوکمی سەرمایە و سیستەمی سەرمایەداری ڕژاندووە و بەشێکی دیکەش کە خەونی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی سەرمایەدارییە کۆماری دێموکراتی ئیسلامی.. ئەو پەروەردە دەکات، چاودێرێکی دەرفەتە بۆ ئەوەی هەمان ڕۆڵ و ئەرک لە شۆڕشی داهاتووی ئێراندا بگێڕێت.

بەم شێوەیە شۆڕشی ئێران جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی پشتڕاستکردەوە کە ئایینی ناڕازی نەک هەر هیچ جۆرە ڕادیکالیزمێکی تێدا نییە، بەڵکو وەک ئایینی فەرمی و دەسەڵاتدار ئامرازی ڕازیکردن و چەوساندنەوەیە، ئایدۆلۆژیا درۆیە و خزمەتکارییە ستەم و ئیستغلالکردنی چینایەتی. ئەزموونی شۆڕشی ئێران و ئەو جێگایەی کە ئەمڕۆ ئیسلام لە سیاسەتی دژە شۆڕش و سەرکوتگەرانەی وڵاتانی ئیمپریالیستی ڕۆژئاوادا دۆزیویەتیەوە، نموونەیەکی زیندوو و ڕوونی ئەم ڕۆڵ و ئەدای ئایینی پرۆتستانتە. لە ئێران ساڵانێک بەر لە شۆڕش، ئیسلام ئاڵای خەباتی ڕۆشنبیران و هێزە بچووکە بۆرژوازییەکان بوو کە لە ژێر فشاری سەرمایەی گەورە و ئیمپریالیزم و لە گۆشەنیگای کۆنەپەرستانە و دواکەوتووەوە دژ بە ئیمپریالیزم ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی کە تووشی بوون بە حوکمی سەرمایە، بە تایبەت دوای چاکسازییەکانی زەوی، لە کۆمەڵگەی نەریتی و فیۆداڵی ئێراندا سەریهەڵدابوو، دژی بوون، گۆڕابوو. هەرچەندە کەسایەتی و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی مەزهەبی شا سپێکترۆمێکی نایەکسانیان پێکهێنا و بنکە ئایدۆلۆژییەکانیان لە ئیسلامی کۆنەپەرستانە و سەدەی ناوەڕاستی خومەینیەوە دەست پێدەکرد تا دەگاتە بیری ساختە سۆسیالیستی و بچووک بۆرژوازی موجاهیدییەکان، بەڵام بڕگەی هاوبەشی بنەڕەتی هەموو ئەو کەسایەتی و هێزانە بوون بوو لە ئەل لە ئەحمەد و شەریعەتیەوە بۆ ئایەتوڵڵا تاڵقانی و خومەینی و لە پەرستراوانی ئیسلامەوە بۆ تەڤگەری ئازادی و سازمانی موجاهدینی گەل، پێکهاتبوو لە بڵاوکردنەوەی وەهم و دیماگۆگەکان سەبارەت بە لایەنە “پێشکەوتنخوازان و شۆڕشگێڕییەکان”ی ئیسلام و هەوڵدان بۆ شێواندنی و… ناڕەزایەتی و خەباتەکانی تودە ئاڕاستە بکەن.بە ئاراستەی ئەو ئامانج و ئامانجانەی کە بەتەواوی دژ بەیەک و دژ بە داواکاری شۆڕشگێڕانەی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوون؛ کرێکاران و زەحمەتکێشان بەدەست ئیستغلالکردنی سەرمایەداری و چەوساندنەوە و خنکاندنی دڕندانە ئیمپریالیستەکانەوە دەناڵێنن و هاوشێوەکانی ئەلئەحمەد و شەریعەتی لە ڕۆژئاواییبوون و لەدەستدانی داب و نەریت و کولتووری دواکەوتوو؛ جەماوەری خەڵک ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیستەمی سەرمایەداری و هەژاری و بێ یاساییەک کە بەهۆی ئەم سیستەمەوە دروست بووە و کەسانی هاوشێوەی فیداییەکانی ئیسلام و خومەینی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هێنانەکایەی حیجاب و مافی دەنگدانی ژنان و قەدەغەکردنی سنگ کوتین و ڕێوڕەسمی شمسێر لێدان؛ کرێکاران دەیانویست تەواوی سیستەمی سەرمایەداری تێکبسکێنن و هاوشێوەکانی موجاهیدینی خەلق دەیانویست پیشەسازییەکانی مەجلیس لەناوببەن و سەرمایەداریی نەتەوەیی گەشە بکەن و فراوانتر بکەن! و هەر بەو شێوەیە. بەڵام بوونی ئەم دووانەیە و دژایەتی نێوان ڕەخنەی فیۆداڵی ووردە بۆرژوازی لە دژایەتی ئیسلامیی پاشایەتی و ئیمپریالیزم لەگەڵ داواکاری شۆڕشگێڕانە، دیموکراسی و دژە ئیمپریالیزمی جەماوەری کرێکاری و زەحمەتکێش، ڕێگری لە “ئیسلامی ناڕازی” نەکرد، هەروەها لەگەڵ لێکدانەوەیەکی فەیزیە* یان فیقهی خومەینی، جا چ لە شێوەی شیعەی سووری عەلەوی موجاهیدین بێت، ناتوانێت ڕۆڵی خۆی وەک ئایدۆلۆژیای پایەی پێنجەمی بۆرژوازی و ئیمپریالیزم لە نێو جەماوەری خەڵکدا بەجێبهێنێت. نەزانی و دواکەوتوویی سیاسیی جەماوەری کرێکار،دەمارگیری ئایینی و خورافاتەکان وئیمان و باوەڕیان بە ئیسلام کە لە لایەن چینە چەوسێنەرەکان و دەسەڵاتدارەکانەوە بەدرێژایی چەندین سەدە لە مێشکیاندا چێندرابوو، هەروەها وەهمەکانیان سەبارەت بە لایەنە “شۆڕشگێڕی و دژە ئیمپریالیستیە”کەی ئیسلام کە لە ڕێگەی هێزەکانی وەک موجاهیدەکانەوە لەناو خەڵکدا پەرەی پێدرابوو، ڕێگەی نەدا جەماوەر سروشتی ڕاستەقینەی ئامانج و سیاسەتی هێزە ئایینییەکانی ئۆپۆزسیۆنی شا بزانێت و دژایەتییان لەگەڵ بەرژەوەندی و داواکارییە شۆڕشگێڕییەکانیان خۆیاندا پەی پێبەرن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بوو کە کاتێک جەماوەر بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی و ڕزگارکردنی خۆی لە تەوقی سەرمایە و ئیمپریالیزم ڕاپەڕین، ئۆپۆزیسیۆنی ئایینی توانی سواری شەپۆلی شۆڕش بێت، کاریگەری خۆی لە نێو خەڵکدا بەکاربهێنێت بۆ خزمەتکردنی دوژمنەکانیان، ڕۆڵی و ئەرکی مێژوویی خۆی لە ڕزگارکردنی سەرمایە و ئیمپریالیزم جێبەجێ بکات و لە چنگی شۆڕش ڕزگاری بکات؛ تا ڕادەیەک کە ئەمڕۆ بەشێک لەم ئۆپۆزسیۆنە حکوومەتی فاشیستی کۆماری ئیسلامیی پێکهێناوە و خوێنی کرێکاران و زەحمەتکێشانی بۆ مانەوە و پاراستنی حوکمی سەرمایە و سیستەمی سەرمایەداری ڕژاندووە و بەشێکی دیکەش کە خەونی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی سەرمایەدارییە کۆماری دێموکراتی ئیسلامی لە سەریدا گەشە پێدەدات ، چاوەڕوانی دەرفەتە بۆ ئەوەی هەمان ڕۆڵ و ئەرک لە شۆڕشی داهاتووی ئێراندا بگێڕێت.

بەم شێوەیە شۆڕشی ئێران جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی پشتڕاستکردەوە کە ئایینی ناڕازی نەک هەر هیچ جۆرە ڕادیکالیزمێکی تێدا نییە، بەڵکو وەک ئایینی فەرمی و دەسەڵاتدار ئامرازی گەوجاندن و چەوساندنەوەیە، ئایدۆلۆژیا درۆیە و خزمەتکاری ستەم و چەوسانەوەی چینایەتی.
*فەیزیە(فیضيه ) قوتابخانەی ئاینیە لە قوم


تا ئێستا لە بنچینەی ڕەخنەی مارکسیستیمان لە ئایین تاوتوێ کردووە و نیشانمان داوە، یەکەم: ئایدۆلۆژیا و سیستەمی تیۆری ئایین دژ بە مەعریفە و هۆشیاری و ئیرادەی ئازادی مرۆڤە، دووهەم زەمینەی بابەتیی بوون و مانەوەی ئایین پەیوەندی و بۆنەگەلی چینایەتی چەوسێنەر و سێیەمیش ڕۆڵ و ئەرکی ڕاستەقینەی دامەزراوەکە، ئایینی کۆمەڵایەتی پاراستن و چەسپاندنی ئەو پەیوەندیانە. لە درێژەی باسەکەماندا باس لە پرسی شێوە تەبلیغاتی دژی ئایین دەکەین.

٢- هەندێک خاڵ سەبارەت بە شێوازی بانگەشەی دژی ئایین
ئەنارکیزم و هەلپەرستی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ئاییندا
لە سەرەوە باسمان لە بنەما فەلسەفیەکانی ڕێبازە ئەنارکیستی و هەلپەرستەکان بۆ ئایین کرد و گوتمان میتافیزیک، لە دوو فۆڕمی تایبەتی ئیرادەگەری و دیتەرمینیزم(حەتمیەت)دا، بنەما و جەوهەری هاوبەشی ئەم لادانانەیە. لێرەدا بە وردی لەم لادانانە دەکۆڵینەوە.

ڕەخنەی ئەنارکیستی لە ئایین لە ئیرادەگەراییەوە سەرچاوە دەگرێت: بە مانای نەبینین و ڕەچاونەکردنی پێویستی بابەتیی و کۆمەڵایەتیی هەبوونی ئایین و کاریگەرییەکەی لە نێو جەماوەری خەڵکدا لێرەوە هەوڵی ئیرادەخوازانە بۆ سڕینەوەی ئایین سەربەخۆ لە خەبات لەپێناو لەناوبردنی بنەما بابەتییەکانی بوونی ئەودا. ئاتەئیزم، تەوەری تەبلیغاتی ئەنارکیستی و لەناوبردنی ئایین، ئامانجی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێی ئەوان پێکدەهێنێت. بە مانایەکی تر، بۆ ئەنارکیستەکان، ئایین لە ڕووی ڕۆڵی سیاسییەوە پەیوەندی بە خەباتی چینایەتیەوە نییە، بەڵکو ئەوان لە دژی ئایین بەشێوەی خۆبە خۆ، شەڕ لەدژی خودا و بنەماکانی بیروباوەڕی ئایینی ڕادەگەیەنن. شەڕێک کە نەک هەر بۆ پرۆلیتاریا هیچ بەرهەمێکی نییە، بەڵکو لە ڕاستیدا، لەگەڵ پرسی ناسیاسی بوونی ئایین و پەرەپێدانی جیاوازییە ئایدیۆلۆژییەکانی نێوان کرێکاران و زەحمەتکێشان، بۆ جێخستن و قووڵکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بۆرژوازی بە دابەشکردنی جەماوەر بۆ ئایینی وغەیرە ئایینی.دروستی دەکات،کۆتایی دێت.

لادانێکی دیکە کە لە ڕەخنەی نادیالکتیکیی ئایینەوە سەرچاوە دەگرێت، هەلپەرستییە.مامەڵەی هەلپەرستانە لەگەڵ ئایین، دەرئەنجامی سیاسی ڕوانگەیەکی جەبرگەرایانەیە. دیتەرمینیزم بە پێچەوانەی ئیرادەگەریە،زیینیەت وەک دەرئەنجام و ڕەنگدانەوەی یەکلایەنەی بابەتییەت دەبینێت و کاریگەریی عەقڵ و ئیرادەی مرۆڤ لە گۆڕین و دیاریکردنی بارودۆخە بابەتییەکاندا نابینێت یان کەمی دەکاتەوە. هەروەها هەلپەرستی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاییندا دەڵێ “بەو پێیەی ئایین دەرئەنجامی پەیوەندییە بابەتییەکانە لە کۆمەڵگەیەکی چینایەتیدا، ئەوا هەر مامەڵەیەکی جددی لەگەڵ بیروباوەڕی ئایینی جەماوەردا پێویستە دوای لەناوبردنی سیستەمی چینایەتی و تا ئەو کاتەی کۆمەڵگەی چینایەتی لە شوێنی خۆی مابێت”. ، پڕوپاگەندەی جددی و بەردەوامی دیدگای مارکسیستی سەبارەت بە ئایین کردارێکی بێهودە و بێ ئەنجامە کە دەبێتە هۆی ڕاونانی جەماوەر و دورخستنەوەیان لە کۆمۆنیزم.

هەلپەرستەکان، ڕۆڵی ئایین لە پاراستن و چەسپاندنی سیستەمی چینایەتیدا نابینن و لەوە تێناگەن کە عەقڵیەتی ئایینی جەماوەر تەنها ڕەنگدانەوەکەی نییە، بەڵکو هۆکاری مانەوەی ستەم و چەوسسانەوەی چینایەتییە. بە دوورکەوتنەوە لە بەرەوپێشبردنی ئەم ڕاستییە، بە بیانووی ئەوەی کە زەمینە بابەتییەکانی بوونی ئایین هێشتا بوونیان هەیە، تەنیا یارمەتی مانەوە و پەرەسەندنی ئەو بوارە بابەتیانە دەدەن و لە ڕاستیدا دەستی بۆرژوازی بە کراوەیی دەهێڵنەوە بۆ بەهێزکردنی ئایینی جەماوەرخەڵک.

ئەم لادانە ساڵانێکی زۆر حوکمڕانی بزووتنەوەی چەپگەرای ئێرانی کرد و کاریگەری و دەرئەنجامەکانی تا ئێستاش هەر ماون. سۆسیالیزمی وردە بۆرژوازی ئێران، چ لە سەردەمی شۆڕش و چ لە ساڵانی ڕابردوودا، نوێنەرایەتی خراپترین و پووچەڵترین جۆری ڕوانگەی هەلپەرستانەی لە ئایین دەکرد. هێز و ڕێکخراوە پۆپۆلیستیەکان نەک هەر خۆیان لە ململانێی جددی و بەردەوام لەگەڵ خورافات و وەهمە ئایینییەکانی جەماوەر بەدوور گرت، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا زیاتر لە جەماوەر وەهمیان هەبوو لەوەی ئایین “شۆڕشگێڕ” و “دژە ئیمپریالیست” بێت ، بەجۆرێک کە لە پڕوپاگەندەکانیاندا تەنانەت تا ئەو ڕادەیەی کە پشتیان بە بیروباوەڕی ئایینی جەماوەر ببەستن و لایەنە “پێشکەوتنخوازانە و شۆڕشگێڕییەکان”ی ئیسلام پشتڕاست بکەنەوە. تەنانەت لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین و حوکمڕانی کۆماری ئیسلامیشدا، بڵاوکراوە و ڕاگەیاندن و وتار و وبەیانی تەبلیغی لەلایەن ڕێکخراوە پۆپۆلیستەکانەوە بە ناونیشانی ” “بسم الله الرحمن و الرحیم”، ” کەمی نەبووە. ، بە هێنانەوەی “ئایەت و فەرموودەکان” و هێنانەوەی نموونە.کار و ڕەفتاری ئیمام عەلی و حوسێن بڵاوکرایەوە و ڕەخنەی لێگیرا. بەیاننامە و وتارگەلێک کە هەوڵی سەلماندنی ڕاستی ناوەڕۆکەکەیان دا بە بانگەوازکردن بۆ چیرۆک و فەرموودە ئاینیەکان و بە “سوێندی حەزرەتی عەباس” بۆ جەماوەر و لەم ڕێگەیەوە هەوڵێان ئەدا لایەنی خۆشەویستی جەماوەر بۆ ڕێکخراوەکانیان بەدەست بێنن؛ بەڵام بە کردەوە جگە لە پتەوکردن و سەقامگیرکردنی وەهمە ئایینییەکان لە نێوانبیسەرەکانیان و ڕشتنی ئاو بە ئاشی کەسایەتی و هێزی ئایینیەکاندا، هیچ دەرەنجامێکی تریان نەبوو. کاریگەری ئەم شێوازە هەلپەرستانەی بانگەشەی ئایین – هەرچەندە لە فۆرمێکی توندڕەو و خراپەکاریدا نییە – هێشتا بەداخەوە لە چالاکییەکانی هەندێک لە بانگەشەکارانی حزبی کۆمۆنیستدا دەبینرێت کە بەرپرسیارن لە بانگەوازی ڕاستەوخۆ و زارەکی لەناو جەماوەردا. بۆ نمونە هاوڕێیانێک لە ڕیزەکانمان وا بیردەکەنەوە کە “هێشتا کاتی ئاشکراکردنی سروشتی کۆنەپەرستانەی ئایین لە ڕوانگەی مارکسیستییەوە نەهاتووە و ئەرکی ئێستای حزبەکەمان نییە؛ دروشمی “دین بابەتی تایبەتی تاکەکانە”. ” پێویستە ببتە تەوەری پڕوپاگەندەکانی ئێمە و تێپەڕین لەم دروشمە جەماوەرمان لێ دورسەخاتەوە. لە بارودۆخی ئێستادا، مامەڵەی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ ئایین لادانێکی ئەکادیمییە و کاریگەریی ئێمە لەناو جەماوەردا لاواز دەکات و…” ئەم جۆرە بۆچوونانە لە ڕاستیدا ئەو میراتەن کە پۆپۆلیزم و تیۆری هەلپەرستانەی بانگەشەی-پرۆسە وەبۆ ئێمەی بەجێهێشتوە.

ئێستا با بزانین کۆمۆنیستەکان چۆن سنوور لەگەڵ ئەو لادانانەدا دادەنێن و شێوازی پڕوپاگەندەی کۆمۆنیستی دژ بە ئایین مانای چییە؟
ئامانجی کۆمۆنیستەکان لە بانگەشەی دژی ئایین چییە؟
لە بنەڕەتترین ئاستدا ئامانجمان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاییندا لابردنی وەهم و خورافاتە ئایینییەکانی جەماوەر و پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی کۆمۆنیزمە لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشاندا. فێرکردنی مارکسیزم بە هەموو لایەنەکانییەوە لە نێو بەرفراوانترین توێژی جەماوەردا – و نەک بەو جۆرەی کەشێوەکاری پۆپۆلیستیی لەبەرچاوی دەگرێت، تەنیا پڕوپاگەندەی جەماوەری بۆ هەڵوێست و دروشمی تاکتیکی- ئەرکێکی ڕۆتینی و ڕانەگیراوی کۆمۆنیستەکانە. ڕەخنە لە ئایین بەدەر نییە لەم ڕێسای گشتییە. ئێمە ئەرکمان لەسەر شانە کە هەموو تێڕوانینەکانی مارکسیزم لەسەر پرسی ئایین – وەک هەر پرس و دیاردەیەکی تری کۆمەڵگەی سەرمایەداری – فێری جەماوەری چینی کرێکار و زەحمەتکێش بکەین کە بتوانن ئایدۆلۆژیای ئەم چینە قبوڵ بکەن. بە واتایەکی تر ڕەخنەگرتن و ئاشکراکردنی ئایین وەک ئایدۆلۆژیایەکی ئایدیالیستی لەسەر بنەمای نەزانی و خورافات، بەبێ گوێدانە ڕۆڵی سیاسی و کاریگەریی ئەم ئایدۆلۆژیایە لەم قۆناغە یان ئەو قۆناغەی خەباتی چینایەتیدا، بەشێکە لە خەباتی ئێمە بۆ بڵاوبوونەوەی ماتریالیزم و سۆسیالیزمی زانستی.و هەربۆیە هیچ ئیمتیازێکی سیاسی و تاکتیکی ناتوانێت و نابێت ببێتە هۆی ئەوەی خۆمان لەم ئەرکە بەدوور بگرین، هێواش بکەینەوە یان دوابخەین بۆ داهاتوو.

بەڵام جگە لە ئامانجی گشتی، کە ئاماژەیە بۆ پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەواممان لەگەڵ هەموو دید و باوەڕێکی خورافات و نەزانانە، مامەڵەی کۆمۆنیستەکان لەگەڵ ئایین – چ لەسەر ئاستی بانگەشەکردن و پەروەردەیی و چ لەسەر ئاستی دروشمی تاکتیکی تایبەت- هەروەها ئامانجێکی سیاسی دیاریکراوی هەیە لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدا، بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندی چینی کرێکار و ئامانجە سیاسییەکانی دەکات لە خەباتی چینایەتیدا. ئەم ئامانجە کە گوزارشت لە سیمای سیاسی ڕەخنەی پرۆلیتاریا لە ئایین دەکات و بەو هۆیەوە جیاکردنەوەی ئەم ڕەخنەیە لە ئاتەئیزمی بۆرژوازی نیشان دەدات،کە بریتییە لە: لاوازکردن و بێلایەنکردنی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و ئەرکی سیاسی ئایین وەک ئامرازێکی فریودان و هاندان و هۆکاری… دابەشبوون لە نێوان جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشدا

بە واتایەکی تر، لە ڕوانگەی سیاسییەوە، کۆمۆنیستەکان هێزی بابەتیی و کۆمەڵایەتی ئایین، واتە ئەو ئۆرگانە پڕوپاگەندەییە کاریگەرەی کە بە هەموو ئیمکانات و تواناکۆنەپەرستانەکانیەوە خزمەت بە بۆرژوازی دەکات، شانبەشانی ئۆرگانەکانی سەرکوتکردن، وەک ڕاستەوخۆی خۆیان دەکەن ئامانج. ململانێی ئایدیۆلۆژیی ئێمە لەگەڵ دونیابینی ئایینی و ئاشکراکردنی ناوەرۆک و ڕۆڵی کۆنەپەرستانەکەی، هەروەها بانگەشەمان لە دەوری داخوازی تایبەتی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” ئەبێت بتوانێت ئەم ئامرازە تەقلیدییەی جیاکاری و بڵاوکردنەوەی وەهم لەنێوان جەماوەردا بێکاریگەرتر و بۆرژوازی لەم ڕوانگەیەوە لەچەکداماڵین.

بە لەبەرچاوگرتن و لەبیرنەکردنی ئەم پرەنسیپە – کە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ڕێبازی پرۆلیتاری بە ئایینەوە دەبەستێتەوە و بە یەک ئاراستەدا دەیانخاتە سەر یەک – ڕێگریمان لێدەکات کە بکەوینە ناو برەوپێدانی ئەکادیمی و بەسەرەکی دانانی نکوڵیکردن و ڕەتکردنەوەی بوونی خودا و بنەما تیۆرییەکانی ئایین لە بانگەشەکاندا، لە لایەکی دیکەوە محافەزەکاری و بەرژەوەندیخوازی تەسک بینانە لە تەبلیغاتتدا و گونجاوی دەکات لە بانگەشەکردنی دروشم و هەڵوێستە تاکتیکییە تایبەتەکانی پرۆلیتاریا لە پێوەند بە ئایینەوە وەستاوە وهەروەها بنەمای سەرەکی بانگەشە و بەرەوپێشبردنی مارکسیستیمان پیشان دەدات دژی ئایین و پەیوەندی نێوان ئەو دووانە.

با لێکۆڵینەوە لەو شێواندنە هەلپەرستانە بکەین کە لە شێوازی پەرەپێدانی دروشمی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی بابەتەکە.
دروشمی “دین بابەتی تایبەتی خەڵکە” وەک هێنانەخوارەوەی داواکاری “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت”!
کۆمۆنیستەکان هەمیشە خوازیاری “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” بوون. ئامانجی ئێمە لە خستنەڕووی ئەم داواکارییە کە مانای تایبەتی بە وردی لە بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ڕوون کراوەتەوە، لاوازکردن و پوچەڵ بکەینەوەو تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت هەژموونی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئایین و دەستوەردانەکانی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا سنووردار بکەین و لە لایەکی دیکەوە هەلومەرجی گونجا و لەبارتر بۆ ململانێی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ جیهانبینی ئایینیدا دابین بکەین.

بەڵام بەزۆری ئەو بانگەشەکارانەی کە بەردەوام لە خەمی ڕەنجاندن ودورکەوتنەوەی جەماوەردان، ئەم دروشمە لە مانا و ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆی خاڵی دەکەنەوە و بە کردەوە دەیکەنە ئامرازێک بۆ “شاردنەوە” ی بیروباوەڕەکانیان سەبارەت بە ڕۆڵ و سروشتی ئایین. داوای جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت لە شێوەی دروشمێکی بەرگریکارانە و بەسووددا، کە لە نێو جەماوەردا پڕوپاگەندە دەکرا وەک ئەوەی پشتیوانی کۆمۆنیستەکان بۆ ئایینی تایبەت و ڕێککەوتن لەگەڵ بیروباوەڕی ئایینی تاکەکان ڕابگەیەنێت، یان بەلای زۆرەوە بۆ بێلایەنی بەرامبەر ئەم بیروباوەڕانە ڕادەگەیەنن، ئەوان لەناو خەڵکدا بانەشەی بۆ دەکەن و ڕوونی دەکەنەوە.

ئەنگڵس و لینین چەندین جار لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە لادانانەی هەلپەرستانەدا ڕایانگەیاندووە کە کۆمۆنیستەکان ئایین بە بابەتی تایبەت دەزانن، نەک لە پەیوەندیدا بە خۆیان و حزبی کۆمۆنیستەوە، بەڵکو لەگەڵ دەوڵەتدا. ئەوان بە ڕوونی ڕوونیان کردۆتەوە کە تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە پرۆلیتاریا و حزبەکەیەوە هەیە، کۆمۆنیستەکان ناتوانن و نابێ لەگەڵ ئایین وەک بابەتێکی تایبەت ڕازی بن یان تەنانەت بێلایەن بن لە بەرامبەریدا.

ڕاستە لەبانگەشەکانماندا داواکاری “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” لە شێوەی دروشمی “ئاین بە بابەتی تایبەتی تاکەکان هەژمار بکرێت” دادەڕێژین. به ڵام ئه م شێوه ی ده ڕبڕینە، به پێچه وانه ی لێکدانه وه ی هەلپەرستەکانەوە، به هۆی خواستی ئێمه بۆ پابه ندبوون و سازشکردن له گه ڵ بیروباوه ڕ و دەمارگیریە ئایینیەکانی خه ڵک وه رنه گیرا، به ڵکو دروشمێکه که ، جگه له نیشاندانی دژایه تی له گه ڵ ئایین وەک بابەتێکی دەوڵەتی، پابەندبوونمان بە پرەنسیپی ئازادی بێ کۆت وبەندی باوەڕ و دەربڕینەوە نیشان دەدات، گوزارشت لە مەرجی بۆچوون دەکات. واتە جەخت لەسەر ئەو پرەنسیپە دەکاتەوە کە پرۆلیتاریا چ وەک ئۆپۆزسیۆن و چ دوای بەدەستهێنانی دەسەڵات، بە توندی دژی پەنابردنە بەر زۆرەملێ و هێز و هاندان و لێپێچینەوە و پشکنینی بیروباوەڕ و دروستکردنی هەڵاواردن و سنووردارکردنی یاسایی بەرامبەر بە کەسانی ئایینی و ڕەخنەگرتن و ڕەتکردنەوەی باوەڕبوون باوەڕی ئایینی لە کۆمەڵگەدا ڕێگە بە هیچ میتۆدێکی تر نادات جگە لە خەباتی تیۆری و ڕۆشنگەری و پەروەردە و ڕازیکردن. بەڵام هەلپەرستەکان نە دەتوانن و نە دەیانەوێت لە هیچ کام لەم خاڵە ئاشکرایانە تێبگەن. ئەوان لەوە تێناگەن کە ئێمە ئایین بەبێ گوێدانە ئەوەی سەربەخۆیە لە حکومەت یان نا، بە تلیاکی جەماوەر و ئامرازێک بۆ هۆشبردنیان دەزانین و ئەگەر داوای جیاکردنەوەی ئایین لە حکومەت بکەین، بە وردی بۆ ئەم هۆکارە کە ئێمە هەموو ئەو شێواز و ڕیگایانەمان دەوێت، بە فەرمی و یاسایی پێویستە پێشخستنی ئەم تلیاکە لەلایەن حکومەتەوە لە کۆمەڵگادا بە تەواوی و بە توندی هەڵبوەشێتەوە.

لە ڕاستیدا شێوازی بانگەشەی ئەم بانگەشەکارانەی کە لایەنگری ئایینێکی تایبەت، بەکاری ئەوکارمەندی دژە ماددەی هۆشبەرە کە پێی وایە شەڕەکەی لەگەڵ دابەشکەرانی ماددە هۆشبەرەکان بە واتای بەرگریکردن و پشتیوانیکردنە لە بەکارهێنانی شەخسیی ماددە هۆشبەرەکان!

ڕوونە کە “خەباتێکی لەو شێوەیە” جگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئالوودەبوون بە ئایین لە نێو جەماوەری خەڵکدا، هیچ دەرەنجامێکی دیکەی نابێت، واتە دەرئەنجامێک کە بەتەواوی دژایەتییە لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە لە پلانی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت”دا بەدوایدا دەگەڕێین “.
بانتر نەڕۆشتن لە دروشمی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” تێڕوانینێکی هەلپەرستانەیە بۆ چەمکی دروشمی تاکتیکی
شێوازێکی تری شێواندنی زانستی بۆچوونەکانی مارکسیزم بۆ ئایین کە لە ڕاستیدا تەنها جۆرێکی تری لادانە لە جۆری یەکەم، ئەوەیە کە بە سنووردار بمێنێتەوە و لە بانگەشە لە دروشمی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” تێپەڕ نەکات. ئەمە شێوازی کاری ئەو بانگەشەکارانەیە کە سەرەتا بانگەشەو تەرویج بە دیوارێکی چینی لێک جیا دەکەنەوە، ئەرکی ئامۆژگاری ئەکادیمی بۆ بنەما و بناغە بیروباوەڕیرکان بە یەکەمیان دەسپێرن و بۆ دووەمیان پەیڕەوکردنی تێبینیەکان و قەدەغەکراوەکان ،پاشان بەو ئەنجامە دەگەن کە: “تێپەڕ بوون لە دروشمی تاکتیکی جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت لە پڕوپاگەندەدا هەڵەیەکی تاکتیکییە کە هەرگیز نابێت بانگەشەکار ئەنجامی بدات.” ئەم دەستە بانگەشەکارە نەک هەر ڕەخنەی مارکسیستی لە جیهانبینی ئایینی و ئاشکراکردنی سروشتی ئایین بە پەیوەندیدار بە کارەکانیانی خۆیان نازانن- چونکە پەیوەندی بە بەرەوپێشبردن و خەباتی ئایدیۆلۆژییەوە هەیە! – بەڵکو لە ڕاستیدا پێیان وایە قسەکردن لەسەر ئەو بۆچوونانە لەتمە کارەکانیان دەدات و ئەرکی بانگەوازکردنیان تێکدەدات.

بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە بەبێ پشت بەستن بە هەموو بۆچوونە مارکسیستەکان سەبارەت بە ئایین، مەحاڵە بەرگری لە ڕەوایەتی داواکاری “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” بکرێت، یان باشتر بڵێین بەرگریکردنێکی پرۆلیتارینانە لەم داواکارییە. چونکە خەڵک، بەو پێیەی بەشی بانگەشەو و برەوپێدانیانی مێشک و زیرەکییان لەیەکتر جیا نەکردۆتەوە، بێ گومان لەو بانگەشەکارانە دەپرسن کە تەنها بە دروشمی دابڕانی ئایین لە دەوڵەت ڕازین: بۆ دەبێ دین لە دەوڵەت جیا بکرێتەوە؟ وە بانگەشەکارەکانی ئێمە، ئەگەر نایانەوێت وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە بە سادەیی بە لەقاودانی تاوانەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی، واتە لە ڕاستیدا لە هەڵوێستی موجاهیدەکانەوە، و داوای جیاکردنەوەی مەلاکان لە حکومەت بکەن، یان ئەگەر نەیانەوێت’ وەیان ئەگەر نەیانەوێت بکەونە پێگەی لیبڕاڵەکانەوە و جیابوونەوەی ئایین لە حکومەت بە جیابوونەوە لە هەر جۆرێک ئایدۆلۆژیایەک لە حکومەت درێژ بکەنەوە و بەم شێوەیە ببنە بانگەشەکاری دیموکراسی سەرو چینایەتی، لەم حاڵەتەدا ناچارن بۆ بیسەرانیان ڕوون بکەنەوە ئەو ڕاستییەی کە ئایین پشتگیری لە بەرژەوەندیی چەوسێنەران دەکات و سیستەمی سەرمایەداری دەپارێزێت. وە ڕوونکردنەوەی ئەم ڕاستییە تەنها بە پشت بەستن بە تەواوی ڕەخنەی مارکسیستی لە ئایین مومکینە و مەیسەرە و نەک بە ئەم یان ئەو هەڵوێست و دروشمە تایبەتە. پێویستە هەمیشە ئەم پرەنسیپەمان لەبیر بێت کە ڕاستگۆیی تاکتیکی ئێمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەر پرسێکدا بە ئایینیشەوە سەرچاوەی گرتووە لە ئایدۆلۆژیای مارکسیستی ئێمەوە، وە ئەگەر بۆ گەیشتن بە ئامانجە تاکتیکی و کاتیەکان بەکار بهێنرێت و لەو بانگەشانەی کە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئەنجام دەدرێن ئەگەر هەوڵی ئەوە بدەین سازش لەسەر ئایدیۆلۆژیامان بکەین، ڕەسەنایەتی خۆمان لەدەست دەدەین.

جگە لەم لادانە باوانە، میتۆد و شێوە هەلپەرستەکانی دیکە لەلایەن بانگەشەکارە پۆپۆلیستەکانەوە بەکاردەهێنرێن بۆ خۆدزینەوە لە بڵاوکردنەوەی هەڵوێستە کۆمۆنیستییەکان لەسەر ئایین، کە لێرەدا بە پێویستی نازانین باسیان بکەین. ئێمە تەنیا ئەوە بیردەخەینەوە و جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو بانگەشەکارانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت، ئامانجی سیاسی پرۆلیتاریا لە شەڕی دژ بە ئاییندا لەبیر دەکەن یان نەیانبینیوە- واتە تا دەتوانن ئەم خەنجەرە چەند سەرەی بۆرژوازی لاواز و پەکبخەن لە بەرگریکردن لە هەژموونی چینایەتی خۆیان، تەنانەت ئەگەر لە دڵەوە ڕێککەوتنی خۆیان لەگەڵ بنەماکانی دیدگاکانی مارکسیزم لە دژی ئایین ڕابگەیەنن، بە ناچاری بەم یان جۆری دیاری کراو لە چالاکییە تەبلیغییەکانی خۆیاندا لە پرۆلیتاریا دوور دەخەنەوە و دەبنە بانگەشەکاری بۆچوونی چینەکانی تر.

لە سێ خاڵی سەرەکی باسەکەم سەبارەت بە شێوازی بانگەشە دژی ئایین کورت دەکەمەوە.

١- لەسەر ئاستی گشتی و وەک بنەمایەکی بنەڕەتی شێوازی کاری کۆمۆنیستی، بەرەوپێشبردن و بڵاوکردنەوەی هەموو ڕوانگە مارکسیستییەکانە سەبارەت بە ئایین، وەک بەشێک لە پەروەردەکردن و ئاشناکردنی جەماوەر بە ئایدۆلۆژیای مارکسیزم، پرسێکی شوناسی و یەکێکە لەئەرکە پشوو هەڵنەگرەکانی کۆمۆنیستەکانە.

٢- ئامانجی تایبەتی کۆمۆنیستەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاییندا لەقاودان و لاوازکردن و بێلایەنکردنی ڕۆڵ و ناوەرۆکی کۆنەپەرستانەی ئایین وەک ئۆرگانێکی گەوجاندن و فریودانی بۆرژوازییە. ململانێی ئایدیۆلۆژیی ئێمە لەگەڵ دونیابینی ئایینی، هەروەها بانگەشە لە دەوری دروشمی تایبەت و تاکتیکی سەبارەت بە ئایین، خزمەت بەم مەبەستە دەکات.

٣- داواکاری “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” ئامانجی لاوازکردنی هەژموونی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئایین و ڕەخساندنی هەلومەرجی لەبارترە بۆ پێشخستنی خەباتی ئایدیۆلۆژی دژ بە دونیابینی ئایینی. بۆیە بە پێچەوانەی تێڕوانینی پۆپۆلیستی، دژایەتیکردنی کۆمۆنیستەکان بۆ ئایین وەک بابەتێکی دەوڵەتی بەو مانایە نییە کە لەگەڵ ئایین وەک بابەتێکی تایبەت هاوڕان، بەرگری کۆمۆنیستەکان لە شەرعیەتی داواکاری “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت” تەنیا مومکینە بە ئاشکراکردنی ماهیەتی کۆنەپەرستانە و ڕۆڵی ئایین مەیسەرە.


ئەو ڕۆڵ و پێگە سیاسییەی کە ئایین ئەمڕۆ لە خەباتی چینایەتیدا پەیدایکردوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بۆرژوازی لەگەڵ پرۆلیتاریای ئێرانیدا، پێویستیی بەناسین و تێگەیشتنێکی قووڵ لە ڕەخنەی پرۆلیتاریانەی ئایین و شێوازی دروست و پرەنسیپی بانگەشەیی زۆرتر و زۆرتری هەیە بۆ حیزبەکەمان. ئەگەر شۆڕشی ئێران ئیمپریالیزم و بۆرژوازی ناچارکرد تا میکرۆبی نەفامی و دڕندەیی ئایینی ، ئەم پاسەوانانەی سەدەکانی ناوەڕاست ئیستغلال و چەوساندنەوەی چینایەتی بە ناوی ئەوانەوە بنێردرێنە سەر شانۆ؛ هه روه ها ئه م ده رفه ته مێژووییه ی به پرۆلیتاریای ئێران دا تا ده رکه وتنی هۆشیاری چینایه تی و ئیراده ی خۆی واته حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دابمه زرێنێت. بەم شێوەیە شۆڕشی ئێران شەڕی نێوان مەعریفە و هۆشیاری بە نەزانی و خورافاتەوە گەیاندووەتە بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان پرۆلیتاریا و بۆرژوازی. وەرە لەم شەڕەدا مزگێنی دەری ڕاستەقینەی زانین و هۆشیاری بیت.

٥ی بەهمەنی ١٣٦٢
سێپتەمبەری ١٩٨٤ لە بەرەو سۆسیالیزم( بسوی سوسیالیزم)ی ژمارە١ی وەرزی دووهەمدا بڵاوکراوەتەوە




ئێوارانە ١٨.. سەردار جاف

ئەم ئێوارە
گوندێک خۆر بەڕێ دەکا
شاخێ دەيشارێتەوە
دۆڵێک لە ئامێزی دەنێ
رووبار و دەريا نغرۆی دەکەن
تاريکی رووناهی شەق دەکا و
شەوەزەنگ رێ دەبڕێ
ئێوارەيەک
خەون بە جريوەی چۆلەکەوە دەبينێ
بە پێکی مەستبوون
بە ئاوێزانی شەوانی سەر سەکۆ دەريايەک
خەون بە خەون و شەوەوە دەبينێ
بە خەندەيەک لێوی شەهلايەک
بە ئاوێتەبوونی جووتێ
ئێوارەيەک
لە لاسارييەکانی خەون بە تاريکييەوە دەبينێ
بە شەپۆلە هاروهاجەکانی ئاو
بە لاساری گەنجان و کيژانی رێی کانی
بە زەبوونی و کەساسی خۆيەوە خەون دەبينێ
ژنێ سەرپۆشەکەی دەکاتە بەرماڵ و
نوێژی پاکبوونەوە و بۆ موفڕکی دادەبەستێ
پياوێ وەک زريان
هاوارەکانی دەبێتە شاخێک و خۆر دەشارێتەوە
لە خەونی غەفڵەت هەڵدەستێ
دەداتە هەنسک و هەسرەت و گريان لە پياو جوان دەکا
نزا پووچەڵ
نوێژ بە تاڵ
ئێوارە لە شيوەن و کپبوونی ژاوەژاو
گەورە بێدەنگێکی گڕوگاڵ
کفنێ سپی سپی
ئێوارە خۆی پێدەپێچێتەوە
خەون دەبێتە ئەفسانە و شەوارە بوون
درێژە دەکێشێ
زەردەی ئاوابوون
دەبێتە رووفات و بە دەم ئازاری خنکانی دەرياوە
خەونی ديسان پووچەڵ
هەتوانی ياخی
هەر بەو ئازارەوە هيواکانی دێشێ
لە بيرت ماوە کە خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

٢٤ / ٢ / ٢٠٢٣
ئەڵمانيا




دوو گێڕانەوە.. پشکۆ ناکام

(1) لە شارۆچکەی “ناز آباد”ی ئەفغانستان “کەر”ێک لە برسا بە دوای پاشماوەی خواردن و تەنەکەی زبڵا ئەڕوا تا لە ساحێبەکەی وون ئەبێ و بە غەڵەت خۆی ئەکا بە مزگەوتێکا ، کە ئەچێتە حەوشەکەوە موسڵمانانی هەڵگری ئایینی ئاشتی و لێبوردەیی لە تووڕەییا کە ئەم کەرە حەرەمی مزگەوتی بەزانوە و بێ”ئیجازە” خۆی پیاکردوە و گڵاوی کردوە دەست ئەیەنە چەکەکانیان کە هەموویان لەبەر ئەوەی”تاڵیبان”بوون چەکدار بوون ، کەرەکە گوللە باران ئەکەن ، کە ساحێبەکەشی ڕەحمەتی بە کوژراوی ئەدۆزێتەوە ئەویش ئەچێ چەن کەسێکی چەکداری نزیک لە خۆی ئەهێنێ و جەماعەتی بکوژانی کەرەکە ئەیەنە بەر دەستڕێژ و چەن کەسێکیان ڕەوانەی ئەو دونیا/بەشی بەیتەرە ئەکەن ، پاشماوەی مزگەوتەکە کە بەر ناکەوون ، دواتر هەڵئەکوتنە سەر گوندی ساحێب کەرەکە و گوللە بارانی خەڵکەکەی ئەکەن و چەن کەسێکیان ئەنێرنە کاروانی کەرەکەوە ، بەو کارەساتە کەرێک ، هەشت لە بکوژەکان ، حەوت لە کەس و کاری ساحێبی کەرەکە ئەم دونیایە جێ ئەهێڵن تا ڕۆژی قیامەت هەق و حیسابیان لەگەڵا بکرێ..!!
ڕۆژنامە نووسێک لە کۆمێنتێکا نووسیوێتی: یا ڕەبی زۆر شوکر ” کەرێ”ک نەبووم بە غەڵەت بچمە مزگەوتێ و ” تاڵیبان”ێک نە بووم لە جەزای کوشتنی کەرێ گوللە باران بکرێم!!

(2) ڕەنگە هیچ لایەن و کەسێک بەقەد خودی ئیسلامەکان بابەتی و سەیر و عەجایب و کۆمیدی لەسەر ئیسلام باس نەکەن کە ببێتە مایەی زیاتر گومان و ڕامانی خەڵک لەسەر ئایینەکە ، ….
لە تازەترین ڤیدێوی ئایینیا “مەلا”یەک باس لەوە ئەکا :کە پێغەمەری ئیسلام بە جلی کوردییەوە نوێژی کردوە!!! ئەمەش بە حەدیس باسی لێکراوە ( لەوانەیە سورەی ڕانک و چۆغە بێ..).. گوایا کوردێک لە کوردستانەوە ، جا نازانرێ لە هەرێمەوە یان لە بەشەکانی ترەوە بوە ، چوە بۆ مەدینە و دەستێ جلی کوردی بە دیاری یاوە بە پێغەمەری ئیسلام ، و زۆریشی پێ جوان و کەشخە بوە ، بەداخەوە ئەو کاتە کامێرا و مۆبایل نەبوە دەنا رەسمێکیشی پێوە ئەگرت ،!!دیارە زیرەکی کوردەکەش لەوەیا بوە بێ ئەوەی باڵا و پان و پۆڕی پێغەمەری زانی بێ ئەو قاتەی بردوویەت ڕێک بە بەری وە…!! بەڕاستی ئەم گێڕانەوەیە دەرگایەک ئەخاتە سەر پشت بۆ زیاد بوونی پرسیار و باوەڕ نەبوونەکان لەسەر ئەو ئایینە …چونکە لەوانەیە سبەی مەلایەکی میسری بڵێ : كاتی خۆی میسرییەک چوە بۆە مەدینە و “طەڕبوش” بە دیاری یاوە بە پێغەمەر و زۆر دڵخۆش بوە پێ ی و نوێژیشی پێوە کردوە !! یان بووترێ یۆنانیەک لە ئاسینا وە چوە بۆ مەدینە و قاتێ جلی جەنگاوەری یۆنانی بە شمشێر و قەڵغانەوە بە دیاری بردوە و پێغەمەریش خۆشحاڵ بوە تەنانەت نوێژیشی پێوە کردوە..!!
” ئەم بابەتە مێژووی دیاردەی مۆدێل/ فاشیون ئەوروژێنێ….”




شیعری مناڵان\ خلیسکێنە.. محەمەد بەرزی

لەسەر خاکی شیرینم
دیمەنی جوان دەبینم

شاخم بەفری پۆشیوە
تەم لوتکەی داپۆشیوە

سەرمایە و باکم نییە
کلێتەکەم خورییە

بەرگ و پۆشاکم گەرمە
دەستکێشی دەستم چەرمە

ملپێچ دەکەم بە ماسکێ
بۆی دەفڕم بە خلیسکێ

وێنەی جوانی بۆ دەگرم
بۆ دایکمی دەنێرم

٢٠ / ٢ / ٢٠٢٢




شیعر و کۆمێنت!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

زۆرجار، لە پەراوێزی بڵاوکرنەوەی شیعری شاعیرێک لە والی خۆیدا، بە دەیان و سەدان کۆمێنتی دەستخۆشانە، لە بارەی شیعرەکەوە بۆ شاعیر دەنووسرێن. هەندێکیان بە جوان و داهێنەرانە، هەندێکی تریان بە شیعرێکی جیاواز دەیناسێنن. بێگومان ئەگەر ئەمە وەک بەشێک لە دەربڕینی هەستی خوێنەرێک لە بەرانبەر تێکستی شاعیرێک سەیری بکەین، ڕەنگە ئاسایی بێت، وەک چۆن ڕۆژانە بە هەزاران کۆمێنت لە بارەی هەر بابەتێکەوە دەنووسرێن و دەردەبڕدرێن. بەڵام لێرەدا ئەوەی پەیوەندی بە شیعرەوە هەیە ئەوەیە، کە ئایا دەکرێت شیعر لە ڕێی کۆمێنتی فەیسبووکەوە هەڵبسەنگێنرێت؟ ئایا شاعیربوون بە پێوەری زۆری و کەمی کۆمێنتە؟ شیعری جوان و داهێنەرانە، ئەو شیعرەیە کە زۆرترین لایک و کۆمێنتی بۆ دەنووسرێن؟ دەکرێ شیعر وەک پێکهاتەیەکی زمانەوانی و بابەتی و مانایی، کورت بکەینەوە بۆ کۆمێنتێکی چەند وشەیی؟ یان شیعر خوێنەوە و هەڵسەنگاندنێکی قووڵ و گەورەی دەوێت؟ ئایا ئەو شاعیرەی فەیسبووکی نییە و شیعرەکانی لەو ڕێگەیەوە بڵاو ناکاتەوە و کۆمێنتی بۆ نانووسرێت شاعیر نییە؟ دەتوانین شوناسی شاعیری جواننووس و داهێنەرانە، بدەینە پاڵ شاعیرێک و پێوەریشمان بۆ ئەوە تەنها کۆمێنت بێت؟ ئەمانە و گەلێک پرسیاری دیکە، دەشێ لە پەراوێزی دنیای سۆسیال میدیا و مینبەرەکانی بڵاوکردنەوە بکرێن و مایەی هەڵوەستەکردن بن. بێگومان هەڵسەنگاندن و کردەی خوێنەوەی هەر دەقێکی ئەدەبی، وێرای ئەوەی لە ڕووی میتۆدییەوە دەبێ پەیڕەو لە میتۆدێک بۆ خوێنەوەی بکرێت، هاوکات پاشخان و تێڕوانینێکی هزریانەی قووڵی دەوێت، بۆ ئەوەی ڕەخنەگر بتوانێت کۆدە شاراوەکانی ئەو دەقە بکاتەوە و بە دوای پرسیارە بێ وەڵامەکاندا بگەڕێت. خوێنەوە و هەڵسەنگاندنی شیعر، خوێنەوەی دنیابینی و تێڕوانینی هزریانەی شاعیرێکە کە لە شیعردا بەرجەستەی دەکات. بۆیە شیعر وەک تێکست هەڵگری چەندین ڕەهەند و دەلالەتی شاراوەیە و ئەستەمە بە کۆمێنتێکی ڕاگوزەرانەی کەسێک، کە ڕەنگە لە هەموو ژیانی دوو دیوانە شیعری نەخوێنبێتەوە هەڵبسەنگێنرێت. خوێنەوەی شیعر، کردەیەکی هزریی و پرسیاریی ئاڵۆزە و دەبێ هەموو لایەنە هونەری و بابەتییەکانی دەقەکە بگرێتەوە، هەر لە زمان و واتاوە، تا دەگاتە کۆدە شاراوەکانی دەق، کە پرسیار لای خوێنەر دروست دەکەن. ئەوانەی بە کۆمێنت پەسنی شاعیرێکی فەیسبووکی دەدەن، کە گوایا تێکستەکەی جوان وداهێنەرانەیە و داهێنانی لە شیعر کردووە، لە ڕاستیدا ئەوانە ئەگەر خوێنەریش بن، ئەوا پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی دەقێکی ئەدەبی یاخود شیعری نازانن، چونکە بەلایەکی کەمەوە کاتێ دەستەواژەی جوان و داهێنەرانە دەدەینە پاڵ شاعیرێک، دەبێ ڕوونیشی بکەینەوە کە ئەو شیعرە لە کوێ جوان و داهێنەرانەیە و هەڵگری واتایەکی شیعریانەی قووڵە و شاعیرەکەش چۆن داهێنانی کردووە؟ نەک تەنها کۆمینتێکی ڕاگوزەرانە بنووسین. بە داخەوە ئەمڕۆ ئێمە لە بەردەم جۆرە هەڵسەنگاندێکی ئەدەبیانە بە تایبەتیش شیعر داین، کە نەک بەهایەکی بۆ خوێنەوەی دەقی شیعری نەهێشتۆتەوە، بگرە شیعری لە چێژ و جوانیش خستووە، چونکە بڕوامان وایە هەر کەسێک چەند قسەیەکی جوان و ڕۆمانسییانەی بە سەر یەکەوە ڕێزکرد، ئیدی ئەمە شیعرە نووسیویەتی، بە بێ ئەوەی لە شیعر و ماناکانی شیعر بگەین. هەڵبەتە دەرفەتی بڵاوکردنەوەی شیعر لەو مینبەرانە زیاترە وەک لە چیڕۆک و ڕۆمان، ئیدی شیعر زۆرتر ڕاگوزەرانە دەبینرێت و دەخوێنرێتەوە. ئەم جۆرە هەڵسەنگاندن و خوێنەوانە، نەک ناچنە خانەی هەڵسەنگاندنی بابەتی و ئەدەبیانەی دەقی شیعری، بەڵکو خۆی لە خۆیدا پەسندانی شاعیرێکە لە سەر بەردەوام بوونی هەڵەیەک کە بەردەوام دەیکات، ئەویش کورتکردنەوەی شیعر و خوێنەوەی شیعرە لە چەند کۆمێنتێکدا. شاعیر و شیعری داهێنەرانە، لە ڕێی کۆمێنتی فەیسبووکەوە دروست نابن و نابێ شاعیرانی ئێمە ئەوە بە لایانەوە پێوەربێت بۆ شیعرەکانییان و بڕوایان وابێت چەند کۆمێنتی زیاتریان بۆ بنووسرێت، ئەوەندە شیعرەکەیان خوێندراوەتەوە و ئەوەندەش خوێنەر و جەماوەری شیعریان هەیە، چونکە هەرگیز دیدگای خوێنەرێکی فەیسبووکی کە لە ڕێی کۆمێنتێکی کورتەوە دەریدەبڕێت، وەک دیدگای خوێنەرێک نییە، کە بەو پەڕی قووڵایی هزریی و هوشیارییەوە شیعر دەخوێنێتەوە. لەوەی یەکەمیان تەنها ڕوانێنێکی ڕاگوزەرانە بوونی هەیە، بەڵام لەوەی دووەمیان، تێڕامان و سەرنجی ڕەخنەیی، پرسیار و گومان دێنە ئاراوە. بۆیە نابێ شاعیران بە زۆری کۆمێنتەکان هەڵبکشێن و پێیان وابێت بە ڕاستی شیعری جوان و جیاوازیان نووسیوە. چونکە ئەو کاتە، پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی شیعر خوێنەوە نییە بەڵکو تەنها کۆمێنت و دەربڕینی فەیسبووکانەیە. لەو ڕوانگەیەوە، سەیرم پێ دێت کە دەبینم شاعیرێک چڵ ساڵە و زیاتریش شیعر دەنووسێت، کاتێ شیعرێکی لە والی خۆی بڵاو دەکاتەوە زۆرترین کۆمێنتی بۆ دەنووسرێت، ئیدی بڕوای وایە بۆتە شاعیرێکی جیاواز نووس و داهێنەر. خوێنەوەی شیعر کردەیەکی هزریە، بەرلەوەی بینین بێت، بەو مانایەی شیعر دەبێ ئەو هەستە لای خوێنەر دروست بکات، ڕووبەڕووی پرسیارو گومان و گەڕان بە دوای مانا شاراوەکانی دەقی بکاتەوە. شیعر هەر تەنها چێژ و بەرکەوتن نییە لەگەڵ خوێنەر لە ئاستی دیتندا، بەڵکو گۆڕینی ئەو هاوکێشەیە، بە کردەیەکی ئاڵۆزتر ئەویش گەڕانە بەدوای مانادا. لێرەوەش کردەی خوێندنەوە لە پاڵ چێژ دەبێتە ماناش. بێگومان ڕاستە چێژ بەشێکە لە دەقی شیعری و خوێنەر جیا لە چیڕۆک و ڕۆمان، لە شیعردا بە دوای چێژی شیعرییەوەیە، بەڵام دەبێ باش ئەوە بزانین کە چێژ هەموو دەقی شیعری نییە، شیعر لەپاڵ چێژ، ماناو تیمای شیعرییە، وێناکردنێکی دیکەی شتەکانە بە چاوی شیعر. شیعر تەنها زمان، وێنە و چێژی شیعری نییە، بەڵکو مەودایەکی گەورەتری لەو ڕەگەزانە لە نێو دایە، ئەویش گەڕانە بە دوای مانا شاراوەکانی دەق. ئەمەش کردەیەکی هزرییە و ئەستەمە لە ڕاگوزەرێکی خێرای خوێنەوەی شیعرێک و بەرکەوتنی لە ڕێی بینینەوە، بەو ڕەهەندە شاراوانەی دەقی شیعری بگەین، کەواتا هەڵسەنگاندنی شیعر، خوێنەوە و کردنەوەی کۆدە شاراوەکانی، زۆر گەورەترە لەوەی لە ڕێی کۆمێنتێکی ئاساییەوە ببینرێن و بکرێنەوە، بەڵکو دەبێ شیعر، وەک پێکهاتەیەکی زمانەوانی و بابەتی و مانایی ببینین، کە خوێنەوەی کات و بیرکردنەوە و ڕامانی قووڵی دەوێت و زۆر لەوە گەورەترە، بە کۆمێنتێک بخوێنرێتەوەو هەڵبسەنگێنرێت و شاعیرانیش بەو کۆمێنتانە شاگەشکە بن و پێیان وابێت جیاوازنووسیویانە. ئەگەر شاعیرێک لە ماوەی پەنجا ساڵ نووسینی شیعرو بڵاوکردنەوەی دەیان دیوان، نەیتوانیبێت جیاواز لەوانیتر بنووسێت و داهێنان بکات، ئاخۆ بە کۆمێنتەکانی قەیسبووک ئەو هەستەی لادروست دەبێت و دەتوانێت ئەمانە بکا؟

sadiqrwandze@yahoo.com




هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و گەڕانەوە بۆ بەغداد.. عوسمان حاجی مارف

بەراستی بابەتێکی سەرنج ڕاکێشە کاتێ لە میدیاکانەوە باس لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و گەڕانەوە بۆ بەغداد دەکرێت، هەر بۆیە لەسەر ئەو هەواڵەی بڵاوکرایەوە دەستبەجێ حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند، بە زویی هاتنە دەنگ و هەواڵەکەیان بە درۆخستەوە.
گەر هەر میدیایەک ئەم بابەتی هەڵوەشاندەوەی حکومەتی هەرێم و گەڕانەوە بۆ بەغداد بەناوی ڕاپرسی خەڵکی کوردستانەوە وروژاندبێت، ئەم هەواڵەش بەفەرمی بەدرۆخرابێتەوە، بەڵام دروستی یا نادروستی ئەم هەواڵە هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێ کە بابەتێکی لەم چەشنە زەمینەو دەنگۆی تایبەت بەخۆی هەیە. لەهەمانکاتدا ئەتوانین ئەوە دەست نیشان کەین کە لە دوو ئاستدا بەجۆری جیاواز ئەم بابەتە قسەی لەسەر دەکرێت. هەروەها لە ئایندەشدا شکستی ئەم حکومەتەو هەڵوەشانەوەی ئەگەرێکەو بەدور نازانرێت، بۆیە جێگای باسێکی جدی و سەرنج ڕاکێشە پێویستە قسەی لەسەر بکرێت.
جارێ با لە هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم بگەڕێین. سەبارەت بە مەیلی گەڕانەوە بۆ بەغداد، دەتوانین ئاماژە بەو دوو ئاراستەی جیاوازە بدەین. ئاراستەی یەکەم: پێگەو ڕۆڵی سیاسی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردایەتیە کە هیچکات بەرژەوەندیەکانیان ئەوەی نەسەلماندوەو نەخواستوە پەیوەندیان بە بەغدادەوە لەق بێت و نەمێنێت. هەروەها نەیانویستوە و نەیانتوانیوە کوردستان لە ناوەند جیا بکەنەوە. بەرژەوەندی حزبەکانیان و حکومەتەکەیان هەمیشە چاوەڕوان و ملکەچی مەرحەمەتی بەغدادو مامەڵەو فروفێل بووە. بەڵام ئاراستەی دووەم بێئومێدی و ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستانە لە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی میلیشیایی حزبەکان، کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی ناڕازی، هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و گەڕانەوەی هەرێم بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغداد بە ڕێگا چارەیەک دەبینن! بەتایبەتی بەداوی رفراندۆمی ٢٠١٧و پاشەکشە لە رفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و پلانی ڕیسوای نێوان حزبەکانی کوردایەتی لە یەکتر. ئەم مەیلەی ناو جەماوەر وەک ناڕەزایەتیەک فراوانترو بەرچاوتر دەردەکەوێت. بەشێکی خەڵکی پێیانوایە گوزەرانیان لەسایەی حکومەتی عێراقدا باشتر دەبێت! با دەربارەی ئەم دوو ئاراستەیە ڕۆشنکردنەوەیەکی زیاتر بدەین.
رۆڵ و پێگەی حزبەکانی کوردایەتی بەتایبەتی پارتی و یەکێتی لەناو هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکەو عێراقدا هەمیشە لە چاوەڕوانی و هەلقۆستنەوەدا بوون، کە هاوشانی ئاڵوگۆڕە سیاسیەکان و لە ڕوداوەکاندا لەسەر ئەو بنەمایەی چیان دەست دەکەوێت و چ کارێکیان پێدەسپێردرێت! هەڵسورانی سیاسیان ئەنجامداوەو مامەڵەیان کردووە. هەر ئەمەشە کە نمونەی ئەزمونی ئەوپەڕی جەردەیی و تاڵانچێتی و گەندەڵی و ڕیسوایی بون و دەبن. هەر بۆیە شێوازی ئەو دەزگاو حکومەتە شەقوشڕەی کە پێکیانهێناوە هاوتای هەمان ئەو پێگەو نفوزە سیاسیە ڕیسوایەیانە کە لە ناوەندی ئەوپەڕی سەرگەردانی و گێژاوو ناجێگیری سیاسیدا مامەڵەی پێدەکەن، گێژاوێک کە سی ساڵ زیاترە عێراق و کوردستان و ناوچەکەی داگرتوەو حکومەتەکەیان تەنها بۆ مامەڵەو بازرگانیە، کەی ئەو دەورەی لەدەستدا هەڵدەوەشێتەوە.
هەڵبەتە دانەبڕان و پابەندبونی پارتی و یەکێتی بە بەغدادەوە وەک دوو هێزی چەکدار و ڕاگرتنی چارەنوسێکی نادیار بۆ ئایندەی کوردستان حاڵەتێکی دوولایەنەی هەیە، یەکەم هەلومەرجی سیاسی عێراق بەدوای ڕوخانی حکومەتی بەعس لە هەمان سەرگەردانی و گێژاوی سیاسیدا قەراری گرت. باڵادەستی هێزە میلیشیا ئیسلامی و تائیفیەکان، عێراقیان دابەشکردو حکومەتی بەشبەشێنەی سەیروسەمەرەیان دامەزراند. بەمانایەک باڵادەستی ناوەندیەتی بۆ حکومەت لە عێراقدا مانایەکی نەما. هیچ هێزێکێش لەو ئاستەدا نەبوەو نیە کە بتوانێ عێراقێکی یەکگرتوو دامەزرێنێتەوە. بۆیە هێزێک و حکومەتێک نیە لە عێراقدا، تا لەئێستاداو بەم زوانە بتوانێ حکومەتی هەرێم هەڵوەشێنێتەوە. حاڵەتی دووەم پێکهاتەی خودی حکومەتی کوردستان و هاوسەنگی و توانایی هێزی پارتی و یەکێتیە کە لەلایەک لەنێو کێشمەکێشی نێوان هێزەکان و دەخالەتی حکومەتەکانی ناوچەکەو ئەو گێژاوە سیاسیەدا، نەک ناتوانن هیچ رۆڵێک لەسەر ئارامی سیاسی ببینن، بەڵکو خۆشیان بەشێکن لە خولقاندنی ئەو هەلومەرجە نالەبارەی لە ناوچەکەدا درێژەی هەیە. هەروەها ئەو فەرمانەی بۆیان دیاریکراوە ڕێگەپێدراونیە دەم لەسەربەخۆیی کوردستان بدەن و بەیەکجاری لە بەغداد داببڕێن. مەبەستم لەم دوو حاڵەتەی دۆخی عێراق و کوردستان و پێگەی تەواوی هێزەکان، لە ئێستادا ئەوەیە کە نە حکومەتی عێراق ئەتوانێ حکومەتی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە، نە حکومەتی کوردستانیش ئەتوانێ لە بەغداد داببڕێ!
حزبەکانی کوردایەتی لەڕێگەی ئەو حکومەتەی بە هەر بەهاو شێوەیەک پێکیانهێناوە، توانیویانەو ئەتوانن پەیوەندی بە بەغدادەوە ڕابگرن و مامەڵەو بازرگانی بە پرسەکانی بودجەو نەوت و هەر شتێکی ترەوە بکەن. ئاشکرایە لەکاتی هەڵوەشانەوەی حکومەتەکەیاندا هیچ پێگەیەکی سیاسیان بۆ نامێنێتەوەو کۆتایی تەمەنی سیاسیان دەبێت. بەگشتی گەر دۆخی سیاسی عێراق و کوردستان هەر ئاڵوگۆڕێکی تیا پێشهاتبێت، هێشتا دەورانی گێژاوو ناجێگیری سیاسی تێنەپەڕاندوە، بۆیە سەوداو مامەڵەو پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەکان، لەلایەک لەسەر ئاستی هاوسەنگی هێزەکانیان وەستاوە، لەلایەکی تریشەوە پێگەو چارەنوسیان ئەو پێشهات و ئاڵوگۆڕانە دیاری دەکات کە بە دەورو دەخالەتی وڵاتانی زلهێزی دنیاو وڵاتانی ناوچەکە لە عێراق و کوردستاندا دەیکەن. واتە بەگشتی دۆخەکە ئەوەمان نیشان ئەدات حکومەتی هەرێم پێگەیەکی لەق و ناجێگیرو ئایندەیەکی نارۆشنی هەیە. بۆیە ئاساییە جاربەجار هەواڵی هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم بدرێت بە گوێماندا. هەروەها بزوتنەوەی کوردایەتیش ئەزمونێکی باشیان هەیە لەسەر پاشەکشەو هەرەسهێنان و هەڵوەشانەوە.
گەر بێینە سەر ئەو مەیل و ئاراستەیەی خواستی بەشێکی جەماوەری ناڕازی کوردستان کە لە چاوەڕوانی ئەوەدان حکومەتی هەرێم هەڵوەشێتەوە، هەروەها خوازیاری گەڕانەوەن بۆ بەغداد، ئەم خواست و مەیلە بەرهەمی ناڕەزایەتی و بێئومێدی جەماوەرێکی بەرینی خەڵکە لە حزبەکانی کوردایەتی و دەسەڵاتی بنەماڵەو حکومەتەکەیان بە ئۆپۆزیسیۆنەکەشیانەوە. ڕاستە زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە جیابونەوەو سەربەخۆیی کوردستان داوە، بەڵام ئەو دەنگدانە بەو ئومێدەی کۆتایی بە سەرگەردانی سیاسی و دابینکردنی ژیانێکی باشتر بێت. بەڵام لە١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ حزبەکانی کوردایەتی تەواو بودەڵەیی و سیاسەتی پیلانگیریان کەوتە سەربەڕەو دوخێکی نالەبارتریان خستە سەر ئایندەو ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە.
لەدنیای واقعدا ئەم جۆرە خواستە لە ناڕەزایەتی جەماوەریدا حاڵەتێکی نەرێنی و نەگونجاو نەخوازراومان نیشان ئەدات. هەروەها هەمان ئەزمونی ڕوخانی حکومەتی بەعس دێنێتەوە بەرچاومان کە بەدەورو نەخشی بەرژەوەندی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا کۆتایی بە پێگەو دەسەڵاتی بەعس هێنرا. بەڵام دواتر دیمان ئاکامەکانی دەخالەتی ئەمریکا بەجیا لە وێرانکاری و کارەساتەکانی، بێئیرادەکردنی دەورودەخالەتی خەڵکی نیشاندا بۆ گەیشتن بە ئاوات و خواستەکانیان. لەهەمانکاتدا ئەوە سێ دەیە زیاترە کە دەردەسەری و ئاوارەیی و نائارامی و گێژاوی سیاسی ژیانی خەڵکی کوردستان و عێراقی داگرتووە.
ئەو لایەنەش کە بەرچاوە بەو ئاستەی خەڵکی کوردستان ناڕازیە لە حکومەتی هەرێم و حزبەکانی دەسەڵاتدار، ئەوەش شاراوەنیە کە بە هەمان ئاست و بگرە زیاتریش خەڵکی عێراقیش ناڕازیە لە حکومەتی عێراق و حزبەکانی. پێویستە ئەزمون و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لەوە واوەتر بێت کە چاوەڕێی هێزێکی دەرەکی بکات تا لەدەست تاڵانچێتی و جەردەیی و کەڵەکەی سەرمایەو ڕسوایی حزبەکانی کوردایەتی ڕزگاریان بکات. تەنها رێگا هاتنە مەیدان و خۆرێکخستن و ئەزمونکردنی دەسەلاتی سەربەخۆی جەماوەریە.
دیارە دوای سی ساڵ زیاتر لە کێشانی ئەشکەنجەو ئاوارەیی و سەرگەردانی و هەژاری لەسایەی دەسەڵاتی بنەماڵە و پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانەکانیان لە ئیسلامی سیاسی، بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە کۆتایی بە حکومەتی هەرێم بهێنرێت، بەڵام ڕێگا چارە نەک گەڕانەوە نیە بۆ ژێر دەسەڵاتی دەستەو تاقمی ئیسلامی و تائفی و عروبە، بەڵکو ئەرکمان لەهەمانکاتدا پشتیوانیکردنی خەڵکی ناڕازی عێراقە بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتی عروبەو ئیسلامی و تائیفی، لەهەمانکاتدا پێداویستی خەباتی هاوبەشمانە بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتی و بەجێگەیاندنی خواستی جیابونەوەو سەربەخۆی کوردستان لە ڕێگەی دامەزراندنی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی خەڵکەوە، نەک گەڕانەوە بۆ ژێردەسەڵاتی بەغداد.




بیرەوەریيەکانی فەقێیەکی گومڕا-(50).. شەماڵ بارەوانی

بەشی پەنجا

خۆم دەتەقێنمەوە..!

هیوادارم ئەزموونی ژیانی من و بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گومڕا، ببێت بە پەند و وانە بۆ زۆرێک لەو هەرزەکار و گەنجانەی کە لە ڕێگەی عاتیفە و هەست و سۆزەوە لە خشتە دەبردرێن و دەخرێنە داوە و دەکرێن بە دووژمنی نەتەوەی خۆیان و مرۆڤایەتی و کۆمەڵی کراوە و هەر شتێک کە بۆنی ویژدان و ئەقڵانییەت و مۆدێرنێتە و ئازادی و بلورالیەت و تولەرانس و پێکەوژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی لێبێت و لە خزمەت ئەجێندا و ئایدیۆژیایەکی کۆنە خوازانە و دەمارگیرانە و فێندەمێناڵستانە بەکاریان دێنن، ئایدیۆلۆژیا و ئەجێندایەک، کە تا بڵێیت نامۆیە بە مرۆڤ بوون و کوردبوون و کۆمەڵی کوردەواری.

هەڵبەت هێزه کۆنخواز و فێندەمێنتاڵیستەکان، هەرگیز، ناتوانن لەگەڵ ئەقڵ قسە بکەن و لۆژیک بدوێنن. ئەوان خاوەنی گوتارێکی زۆر سادە و هەڵگری ڕوئیا و جیهان بینییەکی تابڵێیت سەتحی و هەرزەکارانەن.

بۆیە هەرگیز، ناتوانن مرۆڤی ڕۆشنبیر، کەسی خوێنەوار و هۆشیار بە واتای وشە، وا بە ئاسانی بکەن بە ئیسلامیزم و سەلەفیزم و بیانخەنە داوەوە. ناچار هەوڵی ڕفاندنی مێنتاڵێتی مناڵ و تیرۆرکردنی ئەقڵی هەرزەکار و گەنجی بێ ئەزموون و بێ پاکگراوەند و مرۆڤی سادە لەوح و ساکار دەدەن.

من دوای تەواو کردنی خوێندنی ئیسلامی و ئامادەیی ئیسلامی، چوومە کۆلێژ و لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان دەمخوێند و بیرمە لە مزگەوتی حاجی بەدریەش لە شاری هەولێر دەمامە وە قۆناغی دووی کۆلێژبووم و گۆڕانکاری زۆر بەسە جیهان بینی و تێڕوانینم داهاتبوو، دەتگوت من هەرگیز، ئەو ئیسلامیە دۆگمایی و ڕادیکاڵەی پێشووتر نیم!

خەریک بووم پێداچوونەوەم بە بیرکردنەوە و تێڕوانینەکانی پێشووم دەکرد و دەستم کردبوو بە پرسیارکردن و ڕەخنە گرتن، لە ئیسلامی سیاسی. هەرچەند ئەوکات نووسەر نەبووم و تەنها بە قسە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانیان ڕەخنەم لەو لایەنە ئیسلامیەدەگرت، کە من تێیدا ئەندام بووم و کۆمەڵەک پرسیارم لێدەکردن، زۆر پێی قەڵس دەبوون !

وەک: چی تێدایە گەر ناموسڵمانێک و دوو جگەرەکێش و سێ مەیخۆر و چوار ئافرەتی بێ لەچک و سفور ببن بە ئەندامی ئێمە و چیتر لەو قاڵبە مەزهەبی و تونێلە حزبی و جاڵە ئایدیۆلۆژیا تەسک و داخراوە بڕۆینە دەر و لە ڕوانگەیەکی تۆزەک بەرزتر و مرۆڤانەتر و باڵاتر و واڵاتر لە مرۆڤ و ئەویتر بڕوانین!؟

جارێکیش بە نووسین، کۆمەڵەک ڕەخنەم لەو حزبه گرت و بردم بۆ بەرپرسی مەڵبەندی ئەو حزبه لە هەولێر. ئەوکات(ف.م.س)لێپرسراوی مەڵبەندەکەبوو، گوتم دەمەوێ دوو بە دوو دانیشین و دنیایەک گلەیی و قسە و ڕەخنەم هەیه لێتان. بە تایبەتی جەنابەت و مەڵبەندەکەت.

گوتی باش، پەیوەندیت پێوەدەکەم. گوتم ئاخر من نایەمەوە لای جەنابت جارێکیتر، گوتی من پەیوەندیت پێوە دەکەم و دێم بۆ ئەو حوجرەی تۆ تییای. کەچی نە پەیوەندی کرد و نەیش هاتە حوجرە.

ئینجا سەبارەت بەوەی گوتم ،ئەوان دایمە هەوڵدەدەن مناڵ و هەرزەکار و گەنجی بێ پاگراوەند و مرۆڤی سادە لەوح لە خشتەبەرن و بییان خەنە داوەوە.

نموونە هێندەزۆرە، لە ژماردن نایەن. جا لە ڕێگای قورئان خوێندنەوە بێت، یان کاری چاکەخوازی، یان چاڵاکی ڕێکخراوەکانیان لە زانکۆ پەیمانگان و شوێنانیتر، یان لە ڕێگای جوڵاندنی هەست وسۆز و عاتیفەی دینی و لە ڕێگای گوتاری کۆمەڵەک داعی و واعیز و مەلای سەربەخۆیان.

بەو بۆنەیەوە ئەوە ڕۆژەکی نوێژی عەسربوو و لەناو نوێژ بووین و مناڵێکی تەمەن شەش ساڵان و ئاوا بوو، لە تەنیشتە مندا بوو، دیقەتم دا، پەنجەی دەجوڵاند لەکاتی ئەتەحیاتدا.

کاتێک سڵاومان دایەوە و نوێژەکە تەواو بوو، گووتم گچکە بۆ وادەکەیت؟ کێ فێرە ئەو خووە قۆڕەی کردوویت؟

ئەو مناڵە کچکەیە، کە دنیای مناڵیان شێواندبوو، چییان فێرکردبوو، لە وڵامدا بە منی گوت: بەڵدەت بۆ بێنم؟

هێندە بچووک بوو، هێشتا زمانی نەگرتبوو و نەیدەزانی بڵێت بەڵگە، دەیگوت بەڵدە. هاهاها پێکەنیم و گوتم ڕۆڵە من نەخوێنەوارم و بەڵدەم بۆ نەهێنەوە، بەس توو دەتوانی پێم بڵێیت کێ فێری ئەو شتانەت دەکات؟هەڵبەت من دەمزانی کێ فێری کردووە، کۆمەڵەک گەنجی ئیسلامی سیاسی سەر بەخەتی عەلی باپیر و مەلا کرێکار بوون بەردەوام لە مزگەوت دادەنیشتن و کۆمەڵەک هەرزەکاریان لە دەوری خۆیان کۆکردبووە و دەستیان کردبوو بە پرۆسەی تێکدانی ئەقڵ و وێرانکردنی مرۆڤ بوونی هەموو ئەو گەنج و هەرزەکار و مناڵانەی لایان دادەنیشتن. ئەو مناڵە پەپولەیەش یەکێک لەو قوربانیانە بوو.

منیش هەمان شێوە کەوتمە داوی ئیسلامی سیاسییەوە،بیرم دێت.

ئەقڵ هەرزەکار و دەم ڕوتێک بووم و تازە ببوومە ئیخوانی و زۆر بە توندی و حەماسیم گرتبوو. تەنکە ڕیشەکی گووگرەم بەردابوو و سیواکەکم کڕی بە هەزاری و پانتۆڕەکم بە درووندا و دەلینگەکەیم کورت کرد و لە بەردەڕەش بە خەیاتەکەم گوت: باشەرعی و کورتبێت، هەم سەلەفی و هەم ئیسلامی بووم و جارێ عەیب نەبیت باینجان و کولەکەم لە یەکتری جیا نەدەکردەوە.

لە دێی (کەونەباک)یش، کە دێیەک بوو، لەولاتری دێیەکەی ئێمە، لە قەزای بەردەڕەش، لای مەلایەکی بیر و باوەڕ ئیسلامی سیاسی، من و فەقێیەکی تری دێیەکەمان(دێی بارەوان) وانەی فەقێیاتیمان دەخوێند.

لە دێش کومەڵەک مناڵ و تواڵم لەخۆم خڕکردبوویەوە و لەژێر ناوی ئایین و بە فێڵی قورئان پێ گوتنێ، خەریکی به ئیسلامی کردن و پرۆسەی شۆرینی مێشکیان بووم. جا هەندەک لە خزم و جیران و خەڵکی دێ، زۆر بەوە قەڵس ببوون و دەیان زانی من لەژێرەوە خەریکی چیم.

هەر بەو بۆنەیەوە ئەوە ڕۆژەکی حزمەکم لە دێیەکەمان هەڕەشەی لێ کردم ئەگەر واز لەو بەزمە نەهێنم و ئاقڵ نەبم و واز لە ئیخوانی و ئیسلامیەکان نەهێنم، ئەوە دەبێت بڕۆمە هەڵەبجە لای ئیسلامیەکانی ئەوێ و لێرە ئیتر جێگام نابێتەوە.

ئەوکات، لای ئێمە کە دەیانگوت ئیسلامی، دەگووترا بیارە و تەوێڵە، مقەڕ و مەنبەع و تۆرە و بۆرە و ئەفغانستانی ئیسلامیەکانە. بە حوکمی ئەوەی کاتی خۆی، ماوەیەک ئەو شوێنانە ئیسلامیەکان دەستیان بەسەر داگرتبوو و ئەمارەتی ئیسلامییان لێ جاڕدابوو و حوکمی شەریعەتیان بەسەر خەڵکەکەی دەسەپاند.
تا ئەو کاتەی ئەمریکا، کاتی ڕوخانی سەدام و بەعسیزم، لێیدان.

جا کاتێک ئەو خزمە هەڕەشەی لێکردم، منیش لە وڵامدا گوتم: ولاهی دایکی هەرکەسەک دەگێم، زمانی درێژبکات و بوێری ئەوە بکات، بە من بڵێت: دەبێت بڕۆیتە هەڵەبجە، کەس حەدی نییە بەمن بڵێت بڕۆ، حاڵی بوویت.

پاشان چومە لای ئەو مەلا ئیخوانیەی کە وانەی فەقێیاتیم لا دەخوێند و پێم گوت ئەوهام بەسەر هاتییە، بەڵام من هەر گوێی پێنادەم و فشەشم پێی دێت. بڕوا بکەن لە ژێرەوەش، لەترسان خەریک بوو میز بکەم بەخۆم دا و زۆر دەترسام و دەمگوت نەوەک بمگرن.

بە مەلا کەم گوت: وەڵاهی ئەگەر تۆ بیڵێیت، من ئامادەم خۆم لەپێناو دینی خوای گەورە بتەقێنمەوە.

ئێستاش کە ئەوەم بیردەکەوێتەوە، پێکەنینێکی بەهێز دامدەگرێت و بەخۆم دەڵێم: هەر بەڕاستی ئەوە من بووم وا کەر و هێندە بێ مێشک بووم!؟




لە نەبوونتا.. شیعر/ کاوە عوسمان

بیرم بێ، ژیانم …
پارچە شیعرێکی نامۆیی بوو،
زۆر بێهودانە ،
ویستم بۆتی بنوسم،
بەڵام ئەفسووس ،
هاژەی وەیشوومی…
ڕۆژە نامۆکانی سەفەر،
نەیهێشت بینوسم،
گەر جارێکی تر،،
چڕپەی لێوتم،،،
لەدارستانی بیرەوەریما..
لێ وونبوو،،
گەر گوڵە لەیلەکی..
مۆری عیشقم،،
لە بیابانی نەهاتنتا ،،
وشک و سیسبوو،،
گەر بەنەمانی فرمێسکی …
مرواریئاسای شەوانەتا،،
برینی قووڵی ڕێگای دوورم،،
بێ تیماربوو،،
گەر لە شەوەزەنگی تاریکیدا ،،،
زرنگە زەنگی ئەستێرە پرشنگدارەکانی..
نێو نیگاتم لێ بزربوو،،
بزانە ئێستاش،،
لە خامۆشیی کوژەری..
سەر کەناری کۆچی ئەبەدیتا،،
هەر چاوەڕێیی چارۆکەی..
کەشتی وێڵی بوونتم،،،
بێباک لەمەرگم،
لە دورخەی نامۆییما،،
هەزاران شوشە نامەی..
حەسرەتی سەفەرت بۆ ئەنوسم
هەربۆت ئەنوسم

…………………………………………………………………………………………………………………………..

وێنەکە کارێکی هونەری فۆتۆگرافەر (سروشت .م.ن )، بە سوپاسەوە لە پەیجی فەرمی خۆی وەرگیراوە




مەمەد ئەکتاش: خۆشحاڵم که “خاڵا تارییا” له باشترین فێستیڤاڵی جیهان نمایش ده‌کرێت

مەنسوور جیهانی / بەڕلین ـ

“مەمەد ئەکتاش” بەرهەمهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “خاڵا تارییا” گوتی: خۆشحاڵم که ئه‌م فیلمه کوردییه له فێستیڤاڵی به‌ڕلیناله وه‌کوو یه‌کێک له سێ باشترین فێستیڤاڵی هه‌ره گه‌وره‌ی جیهان نمایش ده‌کرێت.

“مەمەد ئەکتاش” Mehmet Aktaş بەرهەمهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “خاڵا تارییا” In The Blind Spot لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “ئایشە پۆلات” Ayşe Polat سه‌باره‌ت به به‌شداریی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه له بەشی پێشبڕکێی ‘ئەنکاونتەرس’ Encounters لە 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا گوتی: “ئایشە پۆلات” چوار ساڵ پێش ئێستا چیرۆکی سیناریۆکه‌ی هێنا و به‌ڕاستی گه‌لێک زۆر حه‌زم لێکرد. سیناریۆی ئه‌م فیلمه کوردییه له‌سه‌ر گرووپێکی تاریکه که له لایه‌‌ن حکومه‌تی تورکیاوه هاتوون که هه‌ندێک مافیایین و پارێزەرێکی کوردی مافەکانی مرۆڤ ده‌کووژن و تیمێکی ڕۆژنامه‌نووسی ئەڵمانی به شوێن ئه‌م خاڵ و بواره‌دا ده‌ڕۆن و به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ن. چیرۆکی ئه‌م فیلمه له لایه‌ن چاوی منداڵێکه‌وه بۆ بینه‌ر ده‌گێردرێته‌وه، یانی له چاوی منداڵێکه‌وه کاره‌کانی ئه‌م گرووپه تاریکه ده‌رده‌که‌وێت.

گوتیشی: فیلمه‌که نه ته‌نیا مژاری خۆی به‌ شێوه‌ی ته‌کنیک باس ده‌کات، به‌ڵکوو به پڕێسپێکتیوی سێ کامێڕا چیرۆکه‌که ده‌گێڕدرێته‌وه. من گه‌لێک خۆشحاڵم که فیلمی سینه‌مایی “خاڵا تارییا” له یه‌کێک له باشترین فێستیڤاڵه‌کانی جیهان نمایش ده‌کرێت. “ئایشە پۆلات” ده‌مێکی درێژه که هه‌واڵی نزیکی منه، ئه‌و بۆخۆی خه‌ڵکی شاری “ماڵاتیا” له باکووری کوردستانه و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌وره بووه و هه‌ر لێره سینه‌مای خوێندووه.

ئه‌م سینەماکاره کورده له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: پێش فێستیڤاڵی به‌ڕلیناله، “ئایشە پۆلات” له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لۆکاڕنۆ” له وڵاتی سویسڕا بوو و خه‌ڵاتی گه‌وره‌‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی وه‌رگرت. له‌ ناو سینه‌مای کوردیدا ده‌رهێنه‌ری ژنی کوردمان که‌م هه‌یه، که‌ ئه‌و یه‌کێک له‌وانه.

ئه‌کتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: فیلمی سینه‌مایی “خاڵا تارییا” له بەشی پێشبڕکێی ‘ئەنکاونتەرس’ Encounters لە 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “بەڕلین”، کاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته و هه‌تا ئێستاش وه‌کوو کاندیدا دێته نیشاندان، زۆر خۆشحاڵم که فیلمێکی کوردی له ده‌رهێنانی ژنێکی کورد، له فێستیڤاڵی به‌ڕلیناله‌یه و ئێمه‌ش لێره له‌گه‌ڵ فیلمه‌که‌ین.

بەرهەمهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “خاڵا تارییا” سه‌باره‌ت به شوێنی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که گوتی: ئەم بەرهەمە لە رۆژانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە شاری قەرس و بازیدی باکووری کوردستان و نزیک سنووری ئێران و به‌شێکی بچووکیشی له شاری هامبۆرگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا وێنەگیراوە. به‌داخه‌وه ئه‌وکات نه‌خۆشبووم و نه‌متوانی بچم بۆ سه‌‌ر سه‌حنه‌ و سه‌ردانیی ستافه‌که بکه‌م. به هاوکاری تیمێکی ئه‌ڵمانی و کوردی ئه‌و فیلمه‌مان ساز کرد. WDRو Arteدوو ته‌له‌ڤیزیۆنی گرینی ئه‌ڵمانیا به‌شداری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه بوون. بوودجه‌ی ئه‌م فیلمه ٢ میلیۆن ئۆرۆ بوو، که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌ڵمانیا و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی WDRو Arteدابینکرا.

ئه‌م سینه‌ماکاره به‌ئه‌زموونه‌ سه‌باره‌ت به گرینگی به‌شداربوونی فیلمی کوردی “خاڵا تارییا” له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” گوتی: سینه‌مای کوردی بۆته حه‌قیقه‌تێک و له ناو سینه‌مای جیهاندا وه‌کوو بزاڤێکی سینه‌مایی له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرنگی پێده‌رێت و به باشی ده‌یناسن. کۆمپانیای سینه‌مایی “میتۆس فیلم” Mitosfilm تا ئێستا ٣ جار فیلمه‌کانی ئێمه له فێستیڤاڵی به‌ڕلیناله‌ نمایش کراون. زۆر خۆشحالم که ئه‌م فیلمه دوای به‌شداری له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “بەڕلین” له لایه‌ن کۆمه‌لێک فێستیڤاڵی جیهانییه‌وه بانگهێشت کراوه.

“مەمەد ئەکتاش” له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا گوتی: ئێمه وه‌کوو سینه‌ماکاری کورد به فیلمه‌کانمان له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” به‌شدارین، به‌ڵام به‌داخه‌‌وه ته‌له‌ڤیزیۆن و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کان لێره نین، ته‌نیا “مه‌نسوور جیهانی” وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووسی کورد لێره ئاماده‌یه.

کۆمپانیای سینه‌مایی “میتۆس فیلم” Mitosfilm بەرهەمهێنەری سەرەکییەتی و کۆمپانیای پۆنکت و کەناڵێکی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری هاوبەشن و ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆی کۆمپانیای ‘ئارت هوود ئینتەرتەیمنت’ـە ArtHood Entertainment.

حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێک” Mariette Rissenbeek و بە دەرهێنانی هونەری “کاڕلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سەرەکی”، بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فڕۆم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلم” و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نمایشی سینەمای کلاسیک” و … لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www.berlinale.de/en/2023/programme/202304749.html



منێک کە قەت قەت من نەبووم.. نەوزاد بەندی

ئەو شیعر نەبوو ، شیعریش بوو ..
نەمئەنوسی و ئەیشمنوسی ..
ئەو هەور نەبوو ،
هەوریش بوو …

بەس کە ڕۆی ،
نەگەڕایەوە ..

بە دیار چڵێ چاوەڕوانییەوە ،
جار جار ..
فرمێسک ئەهات و..
نەیشئەهات ..
لە دیار جۆگەیەکی تەمەن ..
ئەمدی ئەو نایەت و ..
ئەیشڕوات ..

تاکە شت کە لێت وون نەبوو ..
من بووم ..جار جار
منیش نەبووم ..
منێک بەردەوام فیشەکی ئەناردە
مەیدانەکانی جەنگی
چەند ساڵەی نێوانمان ..
منێکی تر ، وەفدی دانوستانی ئەنارد ،
بۆ گەڕانەوەی جارانمان ..
تۆ ڕۆیشتیت و
من ئاوڕم نەدایەوە ..

شەڕ دوایی هات ..
جارانیش نەگەڕایەوە ..

ــنەوزاد بەندی ـــ




رەنجی فەرهادەکان یاریشاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان؟.. سەلاح جەلال

رەنجی فەرهادەکان، کتێبێکی قەبارە گەورەی چڕو پڕە لەلاپەڕەو رستەو وشەی بیرەوەری ئەو رۆژگارە تاریکانەی بەمۆسیقای رەوی مەرگەسات دەهاتن و خوێنی روناکیان لەرۆحدا هەڵگرتبوو، بەدەم بڕینی گۆڕستانی شەوەزەنگەوە لەئاوازی رۆح و دڵ و هەناوەوە سروودی کوردستان مان یانەمانیان دەوتەوە.
نوسینی دکتۆر (هەژار عوسمان مەعروف)ە ئەو چرایەی لەمنداڵییەوە لە هەناویدا داگیرساوە، بەسەرکێشییەکانی ژیاندا نوقم دەبێت و لەگەڵ چرای هیوای هەزارەها گیانبازی نیشتماندا وەک تیشکی پەلکەزێڕینە، لەدەیەها چیرۆکی مەرگەسات و تێکۆشانی کرێکارانی مەرگدا تیشکیان پێدەگرێتەوە.
ئەم تیشکانە خۆڕسک نین، بەرهەمهێنەری رۆحن، وشە وەک تێزابی تواوە وێنەیەکی ئەدەبی گەورە دروست دەکەن، لەکۆکردنەوەی شوشە شکاوەکانی منداڵییەوە دەست پێدەکات، مێژووی شۆڕشێک دەکاتە پەیکەرێکی دەروون ناسی، بانگەشەیە بۆ ئێمەو ئەوان، وەرن ئاماژەکانی بخوێننەوە.
دوای راپەڕین ئازادییەک کرایەوە زۆربەی کەس بیرەوەرییان نوسییەوە، بەبێ ئەوەی بپرسن، هەتا چەندە توانیویانە هەڵگری مەدلولی روداوەکان و ناونیشان و هونەری سەرگوزشتەبن؟ هەتا چەندە خۆیان و ئەوو ئەوانی دواتریان دواندووەو چۆن کۆمەڵگایەکیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە؟ چۆن لەئێستادا رابردوو دەخوێننەوەو بۆ ئایندە نامەیەک ئامادە دەکەن؟ ئەمەو چەندین پرسیاری تری مەعریفی زمانمان پێ دەکاتەوە.
بەکورتی بیرەوەری یاخود بیوغرافیا چیە؟
بیرەوەری لەفەرهەنگی زمانی عەرەبیدا(سیرە)لە ڕووی زمانەوە وتای رێگایە. وەک زاراوەیش مانای هونەری وەرگێڕانی ژیانی کەسێکە، (ژاتیە)ناوێکی مێیەو دەگەڕێتەوە بۆ خود و رەوتێکە بڕیار لەسەر خود دەدات، لەڕووی ئەدەبیشەوە هاوشانی رەگەزە ئەدەبییە پەخشانییەکانی ترە، وەک رۆمان و چیرۆک و پەخشان و وتارو رۆمانی بیرەوەری و دان پیادانان و گەشتکردن. بە تایبەتمەندێتی هونەری ئەو رەگەزانەوەو لەنێوانیانسشدا جیاوازی هەیە.
بیرەوەری نوسینەوەی ژیاننامەی خود و ناساندنییەتی بەرەو قۆناغێکی وجودی لەنێوان ژیان و مەرگدا.
رۆلان بارت ئەم جیاوازیانە دەردەخات:
(رۆمانێکە ناچێتە سەر ئەوەی بانگەشەی دەروونی خودی خۆی بکات.)
کورتەیەکی مێژووی بیرەوەری لەجیهاندا
بیرەوەری رەگەزێکی ئەدەبی قوڵی هەیە لە مێژووی شارستانیەتەکاندا، زیاتر لەسەر نوسەران و زاناو داهێنەران و پسپۆڕو سیاسی و کەسایەتییە ناودارەکان بووە.
ئەوانەی گەشەیان پێداوە، زانای لاهوتی فەڕەنسی(بیترا بیلا) لەکتێبی(تاریخ بۆسى) ئیمپراتۆری شانزەهەمینی رۆمانی( مارکۆس ئۆریلیۆس)بیرەوەریی خۆی بەناونیشانی(الى نفسی او بینی وبین نفسی).
لەچەرخی راپەڕینیشدا چەمکێکی فەلسەفی وەرگرت، بەدەربڕینی ناخی ناوەوەی مرۆڤ بەلایەنی چاک و خراپییەوە، مرۆڤایەتی خستە ناو دڵی جیهانەوە، شاعیری ئیتاڵی(فرانشیسکۆ بیتراک 1374 بەیەکێک لەباشترین نوسەرانی راپەڕینی ئەوروپی دادەنرێت، لەدوو کتێبدا، بەناونیشانی( سری الخاێ) و (مشاهیر الرجل) گەشەی پێدا.
هونەرمەندی ئیتاڵیش (بنفینوتشیلی)هەموو ئەو ساڵانەی نوسییەوە لای پاپا بوە/لەساڵانی 1728وە .
دان پیادانەکانی(جان جاک رۆسۆ)و فەیلەیوفی فەڕەنسیش(میشیل دیموکیین) 1592 بەپێشەنگی یەکەم دادەندرێت لەسەدەی نۆزدەیەمدا، هەروەها (جۆرج یورولیو) و تۆلستۆی و ئەلیۆت ومارغریت دۆراس و جیمس جویس وچالز دیکنزو جۆرج مانای و جۆرج ئوریل و سۆمرست موام و هەردوو بەرگی بیرەوەری(وینستۆن تشرشڵ)و دەیەهای تر.
رەنجی فەرهادەکان ریشاڵێکی نوێی دامەزراند لەبواری رۆشنبیری کوردیدا، بەپەیڕەو کردنی ئەو هونەرەو سوود وەرگرتن لەقوتابخانەکانی دەروون زانی تایبەت(سیمۆن فرۆئید)و (جاک لاکان). وەک فەلسەفەیش دەچێتە ناو میتنافیزیک و لەپەیوەندییەکانی بوون بەهەبوونەوەو جیهان و مرۆڤایەتی دەخوێنێتەوە. ئەم خودە لەوە دەرچووە، تەنها بیرەوەریی خۆی بخوێنێتەوە، لە ڕێی تۆڕی پەیوەندی بەوو ئەوانی دواترەوە، بواری رەچەڵەکناسی و کۆمەڵناسی و دەرون زانیشی گرتۆتەوەو منێک دەبێتە سپارتاکۆس و ئەفسانەی سێزیف دووبارە دەکاتەوە، دەبێتە هۆمیرۆسێکی راستی و چرای شۆڕش بە رۆح دادەگیرسێنێت. ئەم منە بۆتە کەسێکی تواوە، سەرەتا بەشۆڕش گۆشکراوەو دوایی بەدوای رەگ و ریشاڵی کۆمەڵەی رەنجدەراندا دەگەڕێت و سروود و دروشمەکانی دەڵێتەوە.
لەیەکەم ریشەی دامەزراندنی (ینک) چراکەی ناخی دادەگیرسێنێت:
رۆژێک هاوینی 1975لە ماڵی خوێندکاران لە (باب المعەزەم) هاوڕێ(بەکر هەولێری) لەکۆلیژی ئەندازیاری بوو، جار جار دەردە دڵی خۆمان لای یەکتری دەکرد، هات بۆ لام و وتی: بابچینە ناو چیمەنەکە پیاسەیەک بکەین، لەناو کتێبەکەی دەستیدا نوسراوێکی چاپکراوی دەرهێناو دایە دەستم و پێی گوتم: زۆر نهێنی و مەترسیدارە.
خوێندمەوە بڵاوکراوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو. یەکەم جارم بوو ئەو ناوە ببیستم. نوسراوەکە شنەی شەماڵێکی فێنک بوو لەو گەرما پڕوکێنەرەی بەغداد هەواڵی هەستانەوەی شۆڕش و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی تێدا بوو.
لەسەر ریشاڵی کۆمەڵەیش مۆمەکانی گڕدەدات و بەدوای مێژووی یەکێتیتدا دەگەڕێت:
دوای رێکەوتنی ئازاری 1970 باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی(جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد) شکستی هێنا، چەپ و مارکسی و ماوی و رەخنەگرانی سیاسەتی (مەلا مستەفا) رێکخراوێکیان پێکهێنا بەناوی(کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان) (ک.م.ل.ک) لە11/7/1978 گۆڕدرا بە(کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان)
(شەهابی شێخ نوری) و سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی (پ.د.ک) وەک (عەلی عەسکەری) و (ێالح یوسفی) و (مولازم تایەری عەلی والی بەگ) و (رەسول مامەندە) بزوتنەوەیان پێکهێنا و دوای سێ مانگ لە کۆتایی شۆڕشی ئەیلول لەلایەن (مام جەلال )و(نەوشیروان مستەفا)و هاوڕێکانیانەوە دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە.
شوشە شکاوەکانی منداڵی
گڕی نوسەر بۆ شۆڕش بەپێی پەروەردەی بنەماڵەکەی و زوڵم و زۆری رژێم و زەریای سۆزو گیانفیدایی خۆی لەمنداڵییەوە کڵپەی سەندووە. باوکی کفن پۆش و زانایەکی ئاینی بەناوبانگ و رەمزی فریشتەیی شاری سلێمانی بووە، رێکەوت براکانیشی شیوعی بوون.
لەگەشتێکی گەنجانەی بۆ گوندی بەشی پێرک کوڕێکی هەرزەکاری بارزنی تەمەن سیانزە ساڵان دەبینێت، لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگەدا نیشانە لە بەردێک دەگرنەوە، گەنجە بارزانییەکە چۆن بەدانیشتنەوە سیرەی تفەنگەکەی دەگرێتەوەو فیشەک بەنیشانەکەوە دەنێت.
لەگەشتێکی تریدا چیرۆکی دوو کولەکە ملە نیشان دەدات، بەپەتێکی ئەستوور لە ملیانەوە پێکەوە بەستراونەتەوە، هەرکولەکەیەکیان دەخرێتە بن باڵێکەوە. بەو جۆرە ئەم سەراو سەری دەریاچەی دەربەندیخان بەمەلە دەڕوات و گوێ ناداتە بانگ و هاواری خاڵە هادی تا کۆتایی دەڕوات.
ئەم کاریگەریانە کارێکیان کردووە حەزی کردووە ببێتە ئەندازیار، هەتا خزمەتی خەڵک و هەژاران بکات. دواتر پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی سلێمانی هێناوەو لەکۆلێژی پزیشکی بەغداد وەرگیراوە.
ئەوەی یەکەم شت لەپایتەخت سەرنجی راکێشاوە، ئەو بۆیاخ چی و کۆڵبەرانەی شەقامەکانی بەغداد بوون، زیاتر کوردی فەیلی بوون.
خۆشەویستی بۆ پارتی و بارزانی
هەردوو رۆژنامەی (التاخی و برایەتی) زمان حاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد دەرچوون، وەک هەموو خوێنکارانی تر سەرچاوەی گرنگی بوون بۆ بیری شۆڕشگێڕی، لەکاتی ماوەی گفتوگۆی یانزەی ئازاری ساڵی1970دا هەواڵی کوشتنی مەلا مستەفا بڵاودەکەنەوە، زۆر کاریگەری دەخاتە سەری و بەردەوام لەبەر ئەو شیعرەی شێرکۆ بێکەس دەخوێنێتەوە، بۆ بارزانی نوسیوە، (بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی.)
دوو مانگ بەر لەدەست پێکردنەوەی جەنگ، بڵاوکراوەیەکی دیواری لە کۆلیژ هەڵدەواسن، وێنەیەکی مستەفا بارزانی لەسەرەوەی نوسینەکان دادەنێن و بە کلیل و مستەکۆڵە پارێزگاری لێدەکەن و ناهێڵن خوێندکارە بەعسییەکان بیدڕێنن، هەتا(چیا عەباس) نوێنەری لقی پێنجی پارتی بەپەلە دێت و پێیان لادەبات.
بەم خۆشەویستیەیەیەوە دەیەوێت واز لەخوێندن بهێنێت و ببێتە پێشمەرگە، هاوڕێکانی ناتوانن پەشیمانی بکەنەوەو دێتەوە بۆ سلێمانی خێزانەکەیشی ناتوانن کاریگەری بخەنە سەر، دەچێت بۆ بەری قەرەداخ و گەشتێک دەکات هەتا بەچاوی خۆی کرداری پێشمەرگە ببینێت.
لەگوندی ئەحمەد بڕنەو ناوچەکە دەگەڕێت، لەناو خزمەکانیدا دەیەها چیرۆکی زوڵم و زۆری کاربەدەستان و تایبەت (عەبدولوەهاب ئەتروشی) بۆ دەگێڕنەوە.
لەچیرۆکی(ئەحمەدی حەمەئەمین) لەبەر بێدەنگ نەبوونی لەو کردەوانەیان و رەخنەگرتن لێیان، کۆمەڵێک پێشمەرگە دەنێرنە سەری و هەتا دوا فیشەک شەڕیان لەگەڵدا دەکات و دوایی دەکوژرێت.
ئەوانەو دەیەها چیرۆکی تر بڕیاری پێدەگۆڕن و دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.
لەگەڵ ئەوانەیشدا هەر دڵ و رۆحی لای شۆڕش و پێشمەرگەیە.
لە رۆژی17/2/1974 چووە بۆ کۆڕی سەیدا ێاڵح یوسفی، بەزمانێکی پاراوی عەرەبی وتارێک بەهەڵچون و پڕ لەسۆزی نیشتمانی پێشکەش دەکات، باسی بەیاننامەی یانزەی ئازارو پاشگەزبوونەوەی بەعس دەکات لە بەندەکانی رێکەوتن نامەکەو رستەیەکی کاریگەری گوتووە: ( لاسامح الله اژا اندلعت القتال من جدید).
رۆژێک لە چێشتخانەی باب المعڤەم وتارێک دەخوێنێتەوە لە رۆژنامەی هاوکاریدا بڵاوی کراوەتەوە.
بە خوێندنەوەی ئەو هەواڵەوە بەفرمێسک رۆژنامەکە تەڕ دەکات و دەیدات بەهاوڕێکەی بیخوێنێتەوە، ئەوانیش هەموویان شۆڕشگێڕ بوون، لەکۆی حەفتاو پێنج خوێندکاری کورد لەبەغداد سیانیان بەعسی بوون.
لەگەڵ ئەو بارودۆخە سەختەدا خەباتیان کرددووە، لەو رۆژە رەشانەدا بیرەوەرییەک دەگێڕێتەوەو ژیانی زیندانی عێراق بەپارکی(هاید) لەلەندەن بەراورد دەکات. لەو پارکە گۆشەیەک هەیە مرۆڤ دەتوانێت دەردە دڵی خۆی و رەخنەکانی لە دەسەڵات بگرێت. بەڵام ئەو چووە بۆ لای دوو هاوڕێی خوێندکاریان تازە لەزیندان ئازاد کراون، نەیانوێراوە دەربارەی گرتن و لێپرسینەوەیان قسە بکەن، وتویانە: هاوڕێ گیان دارو دیواریش گوێی هەیە.
لەساڵی 1978 کۆلیژ تەواو دەکات و لە نەخۆشخانەی فێرکاری دادەمەزرێت، بیرەوەرییەکانی دەریایەکن لەخزمەتکردنی خەڵک.
(ج.م) گەورە کارمەندێکی بەعسی لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەئۆتۆمۆبێلەکەی پیاوێک دەکات بەژێرەوەو دەیانەوێت بەزۆر بینێرنەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی (ج.م) نەخرێتە بەندیخانەوە.
دکتۆر(غازی پاسەوان) نەشتەرگەری ریخۆڵە کوێرە بۆ گەنجێکی شارەزوری بەناوی(کاوە) دەکات و خوێنبەری ریخۆڵە کوێرەی نادورێتەوە دەمرێت.
دکتۆر(ئومێد مەدحەت موبارەک) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو دوایی بۆتە وەزیر بەعسی بووە.
لەو پزیشک و کارمەندانەی بەعسی نەبوون (دکتۆر عومەر محەمەد ژاژڵیی) و(حەمە ئاوات سدیق عەبابەیلێی)و(دکتۆر جەمال حەمادی)و چەندانی تر.
یادەوەرییەکانی گەنجی زۆرن، ئەو شوشە شکاوانەن پارچەکانیان یەک دەگرێتەوە، بەو روانینەوە رۆژانە چەند شوشە بیرەیەک دەخواتەوە هەتا دایکی رازی بکات بڕوات و ببێت بە پێشمەرگە. لە دەریاچەی دەربەندیخانەوە بەبەلەمیکى شڕ دەڕۆن هەتا دەگەنە شاری پاوە، دواتر دەچێتە شاری مهابادو سواری پاسێک دەبێت بۆ زەردەشت هەتا بگاتە بارەگای سەرکردایەتى (ی.ن.ک). کەسێک بەناوی(ش.ز) خۆی پێ دەناسێنێت و رێگەی لێدەگۆڕێت و ئەویش ئاگاداری وردە کارییە ئەهریمەنەکانی دۆخی ناوەوەی خەباتی چەکداری نەبووە، ئەویش دەیکات بە بارەگای حسکدا، وتویەتی: دکتۆرەو لەشارەوە رایکردووە بۆ ناو پێشمەرگە. دەیبەنە لای دکتۆر( مەحمود سۆرانی).
کاتێک دەگاتە لای دکتۆر کەسیەتیەکی سادەی بێفیزی کراوەو روخۆش و قسەخۆش و زۆر دوو بوو، لە رۆژی دووەمەوە کاری پزیشکی چارەسەرکردنی نەخۆش و برینداری (پ.م) و خەَڵکی ناوچەکەی خستبووە ئەستۆی من.
بۆ یەکەم جار مولازم ئەنوەری مەجید سوڵتانم ناسی، هەرگیز رووی نیگەران و بێزاری شەهید ئەنوەرم بیر ناچێتەوە، کاتێک چاوە رەشە تیژەکانی تێبڕیم زۆر دۆستانەو دڵسۆزانە بەئارامی و زەردە خەنەیەکەوە لێی پرسیم، دکتۆر گیان تۆیش بۆ کوردایەتی هاتویتە دەرەوە.
دوای چەند رۆژێک لەم دیدارە لە رۆژی 2/9/1979 لەشەڕی یەکەمی هێرشی ئێراندا یۆ سەر کوردستان لەنزیک شاری بانە شەهید بوو.
بەو شێوەیە تێکەڵاوی کەسانی سیاسی دەبێت:
لەو بڵاوکراوانەی دەمخوێندەوە ئاوا تێگەیشتم (ی.ن.ک) نیمچە بەرەیەک بوو، پێکهاتبوو لە(ک.م.ل.ک)و بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان.
(بزوتنەوە)و(هێڵی گشتی) د مەحمود عوسمان دوای ئاشبەتاڵ دەچێت بۆ سوریا، لەوێ لەگەڵ قادر جەباری و عەدنان موفتی لیژنەی ئامادەکاری (پ.د.ک)یان دروست کرد، دواتر دکتۆر مەحمود لەهاوینی 1977 لەگەڵ جەلال تاڵبانی لە سوریاوە بەناو تورکیاو ئێران گەڕابوەوە کوردستان و بنکەکەی لەنزیک بنکەکانی سەرکردایەتی(ی.ن.ک) دانابوو. لەنەورۆزی 1979دا لە(ی.ن.ک) جیادەبنەوە.
لەوکاتانەدا بیرم لەوە دەکردەوە هەرچۆن بووە خۆم بگەیەنمە (ی.ن.ک)
لەسەر داوای خۆم دکتۆر مەحمود رێگەی پێدام بچم بۆ لای مەلا ئەحمەدی بانی خێڵانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حشع بوو. کاتێک بینیم سامانی کوڕی لەگەڵدا ناردم بۆ بنکەی جەڵال تاڵەبانی.
لەتشرینی دووەمی 1979 جەلال تاڵبانی لە توژەڵە لەمیوانخانەیەکدا دەوارێکی ئەستون بەرز لەژێر دار گوێزێکی گەورەدا دانیشتبوو، بەرێزەوە بەخێرهاتنێکی گەرم و گوڕی لێکردین. لەسەر زۆر شت هاوڕابووین، وەک دامەزراندنەوەی یەکێتی دوای سێ مانگ لە ئاشبەتاڵ و وازهێنانی سەرکردایەتی پارتی لە شۆڕش .
من دەمویست جەلال تاڵەبانی رەشماڵێک یان چەترێک هەڵبکات هەموو هێزە کوردییەکان کۆبکاتەوەو ئاڕاستەیان بکات بەرەو سەرکەوتن.
ئەویش لەگەڵ هەموو ئەوانەدابوو، بەبەڵگەوە ناوی دەیەها ئاغاو سیخوڕی دەهێنایەوە لەگەڵ حسک و پدک دان و پیاوی رژێمن.
دەمویست ئەو ببێت کۆتری ئاشتی ناو ماڵی کورد، ئەو دەیوت هەموو رێگایەکی وتووێژیان تاقی کردۆتەوە بەڵام سەرکردایەتی حسک و پدک نایانەوێ لەگەڵ ئێمە یەک بکەون.
نە ئەو لەمنی پرسی تۆ بۆچی هاتویت و نەمنیش بەهۆی ێشەکانەوە هیچم وت و نائومێد گەڕامەوە.
خەیاڵی بزێوم بنمیچ و دیوارە ئەستورەکانی ئەو زیندانیانەی رژێمی سەدامی بڕی سەرکاروانی شەهیدانی کۆمەڵە(شەهاب و جەعفەرو ئەنوەر) و کادرانی تر وەک شەهید ئاشتی(ئەبوبەکر شێخ نوری)و(شەهید وەستا ئەنوەری هەڵەبجەیی)و …تیایاندا چاوەڕێی حوکمی مەرگیان کردبوو، نرکەو نەڕەو وێنەی دەم و چاوی ئەو سەرکردەو کادیرانەی کۆمەڵەم دەهاتەوە بەرچاو لەئەشکەنجەکانی رژێمی سەدام پێش لەسێدارەدانیان ئەم دروشمانەیان بەڕووی جەلادەکاندا وتبوەوە:
کەم ژیام و کەڵ ژیام
بێباک لەبەردەم سێدارەی دوژمن
پەتی خنکاندن دەنێمە گەردن
کرێکارێکی هەژاری کوردم
هیچ پەشیمان نیم لەوەی کەکردم.
هەتا رۆژێک بەبیانوی کڕینی دەرمانەوە لەگەڵ دکتور مەحمود چوین بۆ مەهاباد لەوێ پرسم پێکردو چوم بۆ بارەگای (ی.ن.ک).
ژیانی پێشمەرگایەتی وەک دکتۆر دەست پێدەکات و هەموو بیرەوەرییەکانی خۆی لەناو شۆڕشدا دەنوسێتەوە، هەتا چونی بۆ ئەوروپا و گەڕانەوەی دوا بیرەوەری گرنگی هاوکێشەیەکی نێوان مام جەلال و نەوشیروان مستەفایە.
نەوشیروان مستەفا کەسێکی کەمدوی بیرکەرەوەی، بیر ڕونی، پراکماتیکی، بەنەخشەو پلان بوو، بەڕاستی رێکخەرو پلان داڕێژبوو. بوێرو قسە لەڕوو بوو.
بڕێک ساردو وشک و دوورە پەرێزبوو، روخۆش نەبوو، عاتیفی و سۆزدار نەبوو، بۆیە درەنگ هەڵدەچوو، لایەنی لۆجیکی و عەقلانی لەدەرونیدا بەهێزتر بوو. لەلایەنی سۆزو هەڵچوونە عاتیفیەکان، لەکاتی هەبوونی جیاوازی یا دژایەتی لەبیرو باوەڕو هەڵوێستی سیاسی لەگەڵ هاوخەباتەکانی، نەوشیروان بڕێک لە دڵی دەگرت، لەبیری نەدەچوەوە و بەرامبەر بە هەندێک کەس کەکیمیاکەی لەگەڵیاندا نەدەسازا رقی لەدڵدا دروست دەبوو.
کەسێتی جەلال تاڵەبانی
کەسێکی نەترس و بەورەو کەف و کوڵاوی و پرۆزەو توانا بوو، زۆر گۆبوو، خاوەنی ئیرادەی پۆڵایین و بڕوا بەخۆبون و گەشبینی بوو، لەڕووی هەست و سۆزەوە زوو هەڵدەچوو، بەهاری لەخۆی دەهێنایە چۆکان، ئەم گەشبینی و پڕ لەهیوایەی لەکاتی نۆچدان و لاوازی و شکستەکان سودێکی گەورەی هەبوو،
بەڵام ئەم گەشبینییە لەو دۆخانەی پشت بەستو نەبوو بەشیکردنەوەی لۆجیکیانەو سەلمێنراو نەبوو بەزانیاری وردو ژمارەو داتاکان زیانی گەورەی لێ دەکەوتەوە.
مام لەپەیوەندی کۆمەڵایەتیدا بوو، واتە روو لەدەرەوەی خۆی بوو، کراوەو گەرم و گوڕ بوو، بەخشندەو گەورەو فراوان خوازبوو، شادی و روخۆشی و قسە خۆشییەکەی بەئەندازەیەک بوو، کە وەک پەتا بڵاودەبوەوە بەناو خەڵکدا.
بەراستی کەسێتی عاتیفی (سۆزیاری) مام لەگەڵ سۆزو عاتیفەی گەلەکەیدا دەگونجا. هەروەها وزەو تواناو ئازایەتی و کۆڵنەدەرییەکەیشی لەگەڵ ئەو هەموە سەختی قورسی ومەترسییەی خەباتی رەوای گەلەکەیدا دەگونجا، هەر ئەم مۆرک و پێکهاتانەی کەسێتییەکەیشی بوو، کەدوای چەندین نوچدان و کەوتن و هەستانەوە کردی بەو سەرکردە مێژووییەی گەلەکەی.
ئەم کتێبە پڕ پڕە لە بیرەوەری گرنگ و دەیەها قارەمانی ورە بەرزی خەبات و فریشتەکانی گیان بازی نیشتمان، هیچ شتێکی بەسەردا تێنەپەڕیوە، لەنیشاندانی دڵسۆزی و گەندەڵی زۆر کەسایەتیش، تەنانەت رەخنە لەخۆی و بنەماڵەکەی دەگرێت، ئاوێنەیەکە هەموو راستییەکانی تێدایە، دەکرێت بەیەکێک لە ریشاڵە تیۆرییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دابندرێت و ئەزمونێکی پڕ بەهایە بۆ هەموو شۆڕشگێڕو شۆڕشێک سوودی لێوەربگرن.

سەلاح جەلال

سەرچاوە:
1- رەنجی فەرهادەکان/ بیرەوەری/ نوسینی دوکتۆر هەژار/چاپی یەکەم2020 چاپخانەی کارۆ لەسلێمانی

2- الژات معقدە بالکتابە عن السیرە الژاتیە نوعا ادبیا/ حاتم الێکر/ مجلە افاق العربیە/ بغداد/العدد 12/1991/115 .
لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ بەدوو ژمارە بڵاوبۆتەوە(8864)لە21/2/2023 و ژمار(8865) لە22/2/20234




بە بۆنەو ڕۆ گەردوونی زوانی ئەڎاییەو.. موختار کەریمی

ئیمساڵ پەی ویسویەرەمین(23) جاری یونسکۆ جە ڕۆ ویسویەکو(21) مانگەو فوریەی بە مەراسمێ جۆراوجۆرێ ملۆ پیرای ئی ڕۆیەو و داوا جە گردلایەنێو، بە تایبەت جە گرد دەسەڵاتێو کەرۆ، کە جە مەحاڵوو وێشانە پارێزگاری جە گرد زوانێو کەرا و ئێمکاناتو گەشەیشا پەی فەراهەم کەرا. یونسکۆ چی بانگەوازانە پاگێری سەرو ئانەیە کەرۆ کە زوان سامانێوی فەرهەنگی گەردونین و ئەرکو گرد لایەن و دەسەڵاتێوەن کە ئی سامانە فەرهەگیەیە پارێزنۆ. یونسکۆ گرد ساڵێو بە دروشمێوە تایبەتە ملۆ پیرای ئی ڕۆیەو. ئیمساڵیچ بە دروشمەو ” پەروەردەی چن زوانی شەرت و پەیوازەن پەی سەرکەوتەی جە وانای و فێرکاری سەردەمیانەینە”.

بە پاو ڕاپۆرتوو یونسکۆی جە 6000 زوانێ کە تا ئارۆ مەنێنێ و کەم تا فرە پەنەشا منویسیۆ و قسێشا پەنە کریا، نیمەشا کەوتێنێ وەرو هەڕەشێ فوتیای. یۆ چا زوانا کە هەڕەشیش ئینا سەرەو، زوانی هەورامین. هەر بە پاو ئی ڕاپۆرتیە دوێ حەفتێ جارێو زوانێو فوتیۆ و دلێنە مشۆ. مەردەی ھەر زوانێو بێگومان بێبەش بیەی کۆمەڵگاو مرۆڤایەتین جە سەروەت و سامانی فەرھەنگی وێش کە بە ھەزاران ساڵێ ئی سەروەتشە نیان یۆوە.
پەی ئێمەی ھەورامی فۆتیای زوانەکەیما یانی ھەم بێ بەش بیەیما جە سەروەت و سامانی فەرھەنگیما، ھەم فۆتیای بەشێوی گەورە جە وێبیەی (ھویت) کۆمەڵایەتی و ئێتنۆلوژیما. نامێ 2474 زوانا ئینا دلێ ئەتلەسو(نەخشە) زواناو یونسکۆینە کە هەڕەشێ نەمەنەیشا ئینا سەرەو. هەرپاسە نامێ 230 زوانا دلێ ئی ئەتلەسینە هەنە کە جە ساڵەو 1950 یەو تا ئیسە بە تەمامی فوتیاینێ. 200 زوانێ جە یەرێ(3) نەوێ ویەردێنە دلێنە شیەنێ.
هەڕەشێ فوتیای سەرو 1700 زوانا فرە جدین. زیاتەر جە 600 زوانێ کەوتێنێ پەراوێزەو و هیچ هەرمانێوەشا پەنە نمەکەریۆ. زیاتەر جە نیمەو ئی 6000 زوانەیە، زوانو ئا کەمینانە کە کەمتەر جە 10000 قسەپەنەکەرێشا هەنێ. یونسکۆ هۆکارو ئی زوانفۆتیایە گێڵنۆوە پەی گەمەی ناسالمی سیاسی بە گەردی، و بە تایبەت پەی سیاسەتی چەوتی زوانی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی دەسەڵاتە نادێمۆکراتیک و ناسەردەمیەکا.
داخەکێم یۆ چا دەسەڵاتە نادێمۆکراتیکا حکومەتو باشورو کوردستانین کە 32 ساڵێن سیاسەتێوی یەکجار ناداڎپەروەرانە و چەوتش وەرانوەرو زوانی هەورامیەو گێرتەن وەر و جە گردو ئێمکاناتو گەشەکەردەی بێبەشش کەردەن. مشیۆ دیسان ئەنگوسەو تاوانێ پەی ئا دەسەڵاتدارا درێژە کەرمێوەو ویرشا وزمێوە کە ئی سیاسەتە زوانکوشەو ئاڎیشا ملۆ چوارچێوەو تاوانەو لینگۆسایدی(زوان کوشی) و لینگۆسایدیچ تاوانیەنە دژ بە مرۆڤایەتی. ماڤی زوانی بەشێوی جیا نەکریان جە مافە فەرھەنگیەکاو جاڕنامەو گەردونی مافەکاو ئانزانی. مافێ ئانزانی سنور نمەشناسا و بەیۆوە گرێ دریاینێ و ھەمیشە و گرد یاگێەنە یاگێ ڕێزینێ و مشۆ بە ڕەسمی بشناسیا.
کەس پەیش نیەن ئی مافا تەقەیۆر کەرۆ چون مافێ ئانزانی چەنی ئانزانی وێش جە ئەڎای با و ھەتا یەک ئانزان مەنە بۆ، ئی مافایچە ھەنێ. جاڕنامەو گەردونی مافو ئانزانی جە بەشو مافە فەرھەنگیەکانە (مادەو ٢٦ و ٢٧ ) و ھەر پاسە جە ڕێکەوتنامە تەمامکەرەکاو ئی جاڕنامەینە (ڕێکەوتنامەی فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابوری) جە مادەو ١٣ و ١٥ ینە ئی مافاشە دیاری کەردێنێ کە مافی زوانی بەشێوەن چی مافا. بە پاو ئی مافا مشۆ گرد ئانزانێو ئێمکانو ئانەیشە بۆ بە زوانێو کە پەنەش پەروەردە کریان و زاڵەن سەرشەرە، یانی زوانی ئەڎایی، پێوەنڎی بە دنیاو دەوروبەریشە کەرۆ، ھەر پا زوانیە جە دیاردەکا یاوۆنە، بوانۆ و بنویسۆ و ھەست و سوزو وێش بەروزۆ. ئەرکو گرد ئانزان و لایەنێوەن کە ئی مافا بە ئانزانی وەراوەریش ڕەوا وێنۆ، ڕێزشا وەنە گێرۆ، بە ڕەسمێشا بشناسۆ و بە پاو ئێمکاناپیش یاردیدەرو وەراوەرەکەیش بۆ پەی یاوای پی مافە ڕەوایاشە.
ئەگەر پێسە نەبۆ، ئیتر باس کەردەی جە ئانزانیەتی، دێمۆکراسیەت و بەرابەری و داڎپەوەری و…… بێ مانان. ھەر چن واڵە وبرای دڵسۆچی ھەورامانی ئی چن ساڵە خزمەتێو خاسشا کەردەن بە زوانەکیما و فرە کەلێنێشا پەڕێ کەردێنێوە کە دەسێشا وەشێ با، بەڵام بە بەئاورد چەنی زوانەکا دەوروبەری بارۆدۆخو زوانی ھەورامی بارودۆخێو مەینەتبارەن. ئی مەینەتیچە دەسکردەن و گێڵۆوە پەی سیاسەتی چەوتو و بێ خەمێ و پەشتەو گۆش وستەی ئا دەسەڵاتدارا کە فەرمانڕەوایی هەردوی بەشەکاو ‌هەورامانی کەرا. جوابو ئی سیاسەتوانە نالایق و کەمتەر خەم و مەینەت سازا شێعرە دیارەکێ سەعدی شیرازیەنە کە ماچۆ:

تو کز محنت دیگران بی غمی
نشاید کە نامت نهند آدمی

تۆ کە جە مەینەو کەسانێتەری بێخەمەنی
نمەشیۆ نامێ ئانزانیت پۆرە بنیا

موختار کەریمی- ئاڵمان
2023.02.20




مەراسیمی ٨ی مارس لە شاری تۆرنتۆ

پیرۆزە ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان
ژن، ژیان، ئازادی
کۆمیتەی رێکخستنی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە مەراسیمێکی شکۆداردا لە شاری تۆرنتۆ/ کەنەدا بەم شێوەیەی خوارەوە بەرزرادەگرێت:
بەشی یەکەم: وتار و شیعر و پەخشان
• وتاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
• وتاری Yolanda McClean, Regional Vice-President, Ontario، جێگری یەکێتی گشتی فەرمانبەرانی کەنەدا.
• هوما ارجومند: بەرپرسی کەمپینی نێونەتەوەیی لە پێناو سیستەمێکی سکولاری خوێندنگاکان
• دنیا رەسولی: وتاری حزبی حیکمەتیست( خەتی رەسمی)
بەشی دووەم: ئاهەنگ و گۆرانی زیندوو لەگەڵ هونەرمەندان
• لیمۆ هەورامی
• گەلاوێژ سەقزی
• میوزیکژەن ئالان پشکۆ
هەر کەس و لایەنێک پێشتر دەتوانێت پەیوەندیمان پێوەبکات بۆ بەشداریکردن لە بەشی یەکەم
• بۆ زانیاری زیاتری مەراسیم دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:

 سەردار عەبدوڵا حەمە: 5131-561-416

جەلال سەعید: 1816-841-519

شوێن: 1577Kingston RD, Toronto
رۆژ و کات: ١١ی مارس ٢٠٢٣، کاتژمێر ٧-١ی دوای نیوەشەو
بلیت: ٥٠$ بۆ تەمەنی سەروو ١٤ ساڵ، ٣٠$ بۆ تەمەنی خوار ١٤ساڵ

کۆمیتەی ڕێکخستنی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان




چی تازە لە نێوان (یەکێتی) و (پارتی) هەیە؟ ئاسۆی بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵی تر.. جەمال کۆشش

هەرێمێک هەیە و کۆمەڵێ حزبی کوردایەتی – ئیسلامی، و ئیسلامی – کوردایەتی، و لیبراڵ – ئیسلامی – کوردایەتی هەیە و پێکەوە حکومەتیان دامەزراندووە.
ماوەی (٣١) ساڵە دانیشتوانەکەی، لەنێو شەڕ و تیرۆر و قۆرخکاری نێو ئەم ڕژێمە بەبارمتە گیراون. ئەم حزبانە باڵیان لێدەبێتەوە و یەکدەگرنەوە و نوێ دروستدەکەن و هەڵبژاردن دەکەن و هیچ دەریچەیەکی باشتربوون ناکەنەوە و لە بازنەیەکی نائومێدی ئەبەدیدا خەڵکیان بەگیر هێناوە.
تێهەڵچون و شەڕ لەسەر بودجە، لەسەر سەرۆک کۆمار و جێگرەکانیان، سەرۆکایەتیەکان، سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکانیان، بەڕێوەبەرایەتیەکان، قائمقام و شارەوانیەکان،.. شەڕە قۆچە لە ڕمبازێنی مەیدانەکەدا، خودی پرۆسەکە بەم شێوەیە بەڕێوە دەبرێت.
لە هەندێ جێگا پێویستی بە بایکۆتە، لە هەندێ شوێن تیرۆر، لە هەندێ کات، نێوەندگیری و دانیشتن و زنجیرە کۆبونەوە، لە دوورمەوداشدا بلۆکبەندی دەوڵەتان و لە هەندێ دەوران داگیرکردنی ناڕەزایەتی خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆت و بەکارهێنانی بۆ ئامانجی حزبی و پێگەت لە پەیکەرەی دەسەڵات.
بونیادی ئابوری ئەم ڕژێمە بەجۆرێک تێکەڵ بە دەسەڵاتی سیاسی و میکانیزمە نێوخۆییەکانی بووە، ئاڵوگۆڕ لە پێکهاتەی سەرخانی سیاسیدا، یەکسەر و ناچاری سەر بۆ شۆڕش بەسەر ئەم بونیادەدا دەکێشێت.
(یەکێتی) لەنێو خۆی چ باڵ و کوتلەیەکی هەیە، ئیسلامی توندەڕەو میانڕەوی هەیە، دوو باڵەکەی نێو (پارتی) چەند ئاڵوگۆڕ لەنێو پۆستە حزبی و حکومیـیەکان دەکەن، ئەمانە کاریگەرییان لەنێو جوگرافیای هێزی خۆیاندایە. ئەوان شەڕ و ئاشتی بۆ خۆیان دەکەن. ژیان و ماف و شکۆ و گوزەرانی خەڵکی کوردستان لە دەرەوەی ئەم زۆنانەوەن، یانەکو، هەروا بمێنن باشترە، لە سەردەمی حکومەتی هاوبەشی (مەسرور و قوباد)دا پاشەکەوت فەڕزکرا.
یەکبوونی ماڵی کوردی، یەکبوونی ماڵە بازرگانە سیاسیـیەکان و سەرمایەدارە ناکۆکەکانە. ڕاپرسیـیەکانی نێو خەڵک، نەفرەت و توڕەیی هەموو چین و توێژەکان لە دەسەڵاتی خۆماڵی کورد نیشان دەدات. سەدا (٥١) خەڵک گەڕانەوەیان بۆ بەغدا و هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمیان پێباشترە. (سایتی درەو-ڕاپۆرتی شیکاری).
ئایا لەم بۆچوون و ڕەد کردنەوەیە ڕوونتر هەیە کە خەڵک بە دەسەڵاتدارانی بگەیەنێت؟ ئەم ڕاپرسیە وەک هەندێک لە دەزگاکان بە شۆکهێنەر بڵاویان کردەوە و ئاماژەن بۆ ئەزمەیەکی کۆمەڵایەتی قووڵ.
لەبەرامبەر بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و هەڵئاوسان و گرانی، (حکومەتی هەرێم)، بۆ ڕیکلام و خۆبادانیش، یەک قسەی لە زار نەهاتە دەر، وەک ئەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە ژیانی خەڵکی کوردستانەوە نەبێت، بەڵام لەبەرامبەر بڕینی (٢٠٠) ملیارەکە، هەموو هاتنە خەت و هەڕەشەی بێ ناوەڕۆک و هیستریکی میدیاییان بەڕێخست.
شتێکی تازە ئەگەر هەبێت لەو نێوەدا، خەریکە (زۆنی سەوز) خۆی هاوتا بە (زۆنی زەرد) لە گرتن و ڕاونان و سەرکوت و زیندانیدا دەکات. گردبونەوە و خۆپیشاندانەکان قەهراوی سەرکوت دەکات. هەرچەند ئەوە زۆر تازە نیـیە و ماوەی چەند ساڵێکە ئەم پرۆسەیە دەستیپێکردووە، بەڵام لەوەتەی (یەکێتی) یەکدەستتر بووە، ئەم دەزگایەش سەرکوتگەرتر بووە. تازە تر لەوانە نزیکبونەوەی تەواوی حزبەکان و بزووتنەوەکان لە پێکداچوون و تێهەڵکێشی نەتەوەگەری و ئیسلامگەری و هاوستراتیژیی ئابووری و سیاسیان.
خەڵکی (پێنجوێن) سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، دەربەندیخان لە مانگرتنی گشتیدان. سەرەتای بزووتنەوەیەکی تری جەماوەری بۆ پێداویستیە بنچینییەکان بەدەر لە ئەجیندای حزبەکانی نێومان هێنان، بەڕێوەیە. ئەم ناڕەزایەتیـیانە دەریچەیەک بۆ ڕزگاری و ئاسۆی ئاڵوگۆریـیان هەڵگرتووە.

سەرەتای ٢/٢٠٢٣




هەڵخەڵەتاندن له دیموكراسیدا، بۆ نموونه: ئێدوارد بێڕنەیس.. جەودەت سۆفی

ئێدوارد بێرنه‌یس شارەزایەکی بواری ڕیکلامی ئەمریکی بووە كه‌ لەساڵی۱۹۹٥ لە تەمەنی ۱٠۳ ساڵیدا کۆچی دووای کردووە .ئەم پیاوە بە باوکی دامەزرێنەری پڕوپاگەندەی سیاسی و پیشەسازی مۆدێرن دەژمێردرێت . یەکەم تەکنیک و شێوازی(هەڵخەڵەتاندن و کارلێکردن لەبیروبۆچوونی خەڵکی) بنیاد ناو پەرەی پێدا .ئەوتەکنیکانەی لە پەرتووکێدا بەناوی(پڕوپاگەندە) بڵاو کردەوە کەتێیدا باسی ڕێگاکانی چۆنیەتی خەڵەتاندن وکار لێ کردن لەبیروبۆچوونی خەڵك دەکات لەناو سیستەمی دیموکراسی دا.

بێرنەیس بەیەکێک لەپیاوانی ماشینی ئابوری دادەنرێت کەڕێگە نیشاندەرە بۆ چۆنیەتی دەست بەسەرداگرتنی ئایدیۆلۆژیاو خەڵەتاندن و کارلێکردنی بیروبۆچوون له دیموكراسی دا.‌ بێڕنەيس وەکوماکیاڤیلی سەدەی بیستەم لەقەڵەم دەدرێ . بەهەمان شێوە کە ماکیاڤیلی ڕاوێژی پادشاومەلیکەکانی دەکرد کە چۆن میللەت هە ڵبخەڵەتێنن و کاریان تێبکەن ، بەهەمان شێوە بێڕنەیس ڕاوێژی پیاوە سیاسیەکان و گەورە خاوەنەکانی پیشە سازی دەکردو تێیانی دەگەیاند کە چۆن و چی بکەن بۆ بەرزکرنەوەی ئاستی سەرمایەکانیان لەڕووی ئابوری و لەڕووی سەمبوڵیەوە (بڕواپێکردن ، ڕووخۆشی، متمانە، هتد )، کە ڕێگە خۆشکەروگەرانتی فرۆشتنن و هەروەها گەرەنتین بۆ بەدەست هێنانی دەنگی خەڵک لەکاتی هەڵبژاردندا. بێڕنه‌یس هەروەکوو ماکیاڤیلی، خۆی ناشارێتەوەو بەرپرسیارێتی کارەکانی دەگرێتە ئەستۆ . بەرپرسیارێتی ئەوهەڵوێست و بۆچوونەی هەڵدەگرێ کە دیموکراسی بەرلەهەموو شتێک بریتیە لەسیستەمێک کە تێیدا کەمینە (أقلية ) کە بریتییە لەچەند کەسانێکی خوێندەوارو تێگەیشتوو دەبێ خەڵکی هەڵبخەڵتێنن و کاریگەرییان هەبێت لە بیروبۆچوونی خەڵکی، لەژێر دروشمی (لە پێناوی بەرژەوەندی کۆمەڵگا) بەئاگایانه‌ و هۆشیارانە.
بێڕنەیس دەڵێ: هەڵخەڵەتاندن وکارلێکردنی بەئاگاو هۆشیارانە لەبیرو بۆچوونی ئاگاو نائاگای خەڵکی بریتییە لەخاڵی سەرەکی وهەرەگرنگی کۆمەڵگای دیموکراسی. ئەوکەسانەی کە ئەو میکانیزمی خەڵەتاندن و کارلێکردنە نەبینراوانە ئەنجام دەدەن بریتین لە حکومەتێکی نەبینراو کە دەسە ڵاتی ڕاستەقینەیان بەدەستەوەیە لە ووڵات و حوکمی وڵات دەکەن و دەروون و هەستمان دادە تاشن و ئارەزوو و حەزەکانمان پەروەردە دەکەن و بیرو بۆچوونمان بە هیپنۆز ده‌خه‌ڵه‌تێنن و پێشنیارمان ده‌كه‌ن. ئەوانە کەسانێکن کە لەڕاستی دا نه‌ کەس ده‌یانناسێ و نه‌ كه‌سیش ناویانیان بیستوون.
هەروەک و دەبینن لەگەڵ بێڕنەیس، هەست ناکەین کە خییانەتمان لێ دەکرێ. لەڕاستی دا ئەو تێوریەی بێڕنەیس بریتی یە لە پێشنیاری بەکار هێنانی میکانیزمی دەروونی مرۆڤ لەوەی کەهەمیشە بەدوای تێرکردنی برسێتی ئارەزووە سەرەتایییەکانیدا خەریکە. ئەوەش بە بەکار هێنانی تیۆریەکانی پیشەنالیزی فرۆید . کەواتە ئەو شتەی کەدەبێ لێی تێبگەین ئەوەیە کە ( دیموکراسی بەپێچەوانەی ئەوەی کە زۆر بە ساویلکەیی تێگەیشتووین ، بریتی نیە لە دەسەڵاتی میللەت ) چونکە مرۆڤ سەردانانەوێنێت نەبۆ بەرژەوەندی یەکانی نە بۆ ئەقڵ و هۆشی بەڵکو سەربۆئارەزووەکانی دادەنەوێنێت! کەواتەدیموکراسی شوێنی دەسەڵاتی خەڵک نیە. بەڵکو ڕژێمێکە کە تیایدا خەڵک هەڵدەخەڵەتێندرێ بە کارلێکردن لە بۆچوونەکانیان لەجیاتی ناچار کردنیان. دەتوانین بڵێین کە دیموکراسی بریتییە لەدیکتاتۆریەتێکی پێگەیشتوو و کامل . چونکە دیموکراسی ڕژێمێکە لەسایەی دا لەجیاتی ستراتیجی ناچار کردنی خەڵک ، ستراتیجی هەڵخەڵەتاندنی خەڵک دەگرێتە بەر. ڕاستە کاتێ زۆر شت بەسەر میللەتدا بسەپێنین کە لەبەرژەوەندیاندا نیە ئەوا گریمانی دەربڕینی ناڕەزایی و یاخی بوون و بەرپەرچدانەوەی خه‌ڵك خۆی لە ئاستێکی بەرزدادەدۆزێتەوە. چونکە میللەتێک کەناچار دەکرێ، ئەوا بێگومان هەست بەوە دەکات کەناچار دەکرێ و هۆشیارە لەوەی کەلەژێر چڕنووکی دەسەڵاتێکی زاڵم دایە. بۆیە دوای ماوەیەک ئەو میللەتەی کە هەستی ژێر دەستەیی تێدایە له‌وانه‌یه‌ خۆی ڕێک دەبخت و یاخی ببێ و داوای مافەکانی خۆی بکات. بە پێچەوانەشەوە لەنێو کۆمەڵگایەکی دیموکراسی کە تیایدا خەڵکی ناچار ناکرێن، بەڵکو لە ڕێگەی کارلێکردنی دەروونیەوە کاریان لێ دەکرێ وهەڵدەخەڵەتێندرێن، ئه‌وا مرۆڤەکان واهەست دەکەن كه‌ ئازادن لە هەڵبژاردنەکانیان و لە ڕاو بۆ چوونەکانیان.
هونەری پڕوپاگەندەی ئیدوارد بێنەیس ڕێگای خۆش کرد بۆ هێشتنەوەی میللەت لەژێر دەستی بەبێ ئەوەی کە ئەومیللەتە ئاگاداربێت کە خەڵەتێندراوە. واتە بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکەی بێرنەیس دەبێت واز بهێنین لەبڕوای فریشتەییانەی دیموکراسی و قبوڵی ئەوە بکەین کە ئەو کەسانەی دەستەڵاتیان بەدەستەوەیە بۆ بەرژەوەندی میللەت نیە بەڵکو بۆ بەرژەوەندی خودی خۆیانە. بۆ زانیاری ، بێرنەیس کوڕی خوشکی سیجمۆند فرۆید بوو. بۆیە تووانی کەڵک وەربگرێت لە تیۆریەکانی(ئاگایی) و (نائاگایی) مرۆڤ لە هەڵبژاردنەکانی و لە بڕیارەکانی و لەکردارەکانی. بەبۆچوونی فرۆید مرۆڤه‌كان زۆربەی ژیانی دەروونیان لەلایەن نائاگایی بەڕێوە دەبردرێت وتاقه ‌كه‌س لە ژێردەسە ڵاتی نائاگایی دایە. واتە ئارەزووە غەریزیەکانمان. ئاگایمان تەنها بریتیە لە ڕووبەرێکی تەسکی جموجۆڵەدەروونیەکانمان، چونکە لەڕاستی دا زۆربەی زۆری ئارەزووەکانمان و بیرکردنەوەکانمان لەلایەن نائاگایی یەوەفەرمانیان پێ دەکرێت و ملکەچی نائاگایین.
دەروونناسانی قوتابخانەی فرۆید ئەوەیان سەلماندووە کە (بیرکردنەوەو کردارەکانمان جێگرەوەی تێرکردنی ئەوئارەزووانەن کەنەمانتوانیوە تێریان بکەین و شاردووماننەتەوە واتە هەندێ جار لە ژیانماندا ئارەزووی شتێك دەکەین نەک لەبەر ئەوەی بەڕاستی پیرۆزە یان پێویستە ، بەڵکو لەبەر ئەوەی، بەشێوەیەکی نائاگایی ،هێمایەک یان سمبوڵێکی تر لەوشتەدا دەبینین کەناوێرین بیدرکێنین کە ئارەزوومان لێیەتی. بۆ نموونە کەسێک کە ئۆتۆمبیلێک دەکڕێ لەوانەیە بەخۆی بڵێت کە پێویستی پێیەتی بۆ هاتوو چۆ. کەچی لەناخی خۆیدا دەزانێ کە هەبوونی ئۆتۆمبێل خەرجی دارایی زیاد دەکات و تەمبەڵی دەکات و بەکەمی جوڵەو ڕێگە ڕۆیشتن تەندرووستی خراپ دەبێ. ئارەزووەکەی لەوانەیە لەوەوە هاتبێ کە ئاستێکی کۆمەڵایەتی پێ دەبەخشێ بەوەی کە ئۆتۆمبێل رەمزی ئاستێکی کۆمەڵایەتیە کەدەست ڕۆیشتووەو لەکارەکانیدا سەرکەوتووەو هەروەها بۆ ئەوەی سەرنجی ژنەکەی ڕابکێشێ بۆسەرکەوتنی خۆی و توانا دارایییەکانی. ئەو پرەنسیپە گەورەیە دەیەوێت پێمان بڵێت کەزۆربەی کردارەکانمان لەلایەن ئەو هۆکارانەوە دەبزوێنرێن کەخۆمان لە خۆمانی دەشارینەوە. جا چ لەئاستی دەروونی تاکە کەسی و چ لەئاستی نائاگایی دەروونی ده‌سته‌جه‌معی. ئەوکەسەی کە لەڕێگەی پڕوپاگەندەوە دەیەوێت سەرکەوێت دەبێ لەو هاندەرە شاراوانە تێ بگات.

بێڕنەیس جگە لە فرۆید، تووانیویەتی کەڵک وەربگرێت لە تیۆری یەکانی (گوستاف بۆن) دەربارەی دەروونناسی گروپ یان حەشامات یان دەستەجەمع. گوستاف بۆن پێ ی وایە کاتێ تاکەکان کۆدەبنەوە کەمتر بە هۆش و ئەقڵ بیردەکەنەوە لەوەی کە کاتێ تەنیان. نەک تەنها سەرکردە دیکتاتۆریەکانی وەکوهێتلەرو مۆسۆلینی و ماوتسۆنگ و ستالین لەسیاسەتەکانیاندا پەیڕەوی تیۆری یەکانی (گوستاف بۆن) یان دەکرد، بەڵکو زۆر لەسەرکردە کۆمارییەکانی وەکو (رۆزڤیڵت و چەرچڵ و دیگۆڵ و هتد. یش سوودیان وەرگرت لە گەستاف بۆن
فرۆید لە پەرتووکی (دەروونناسی کۆلێکتیف وشیکردنەوەی من لەساڵی ۱۹۲٠دا، دەڵێ گوستاف بۆن بەهۆی ئەوەی کە تیۆریەکانی خۆی لەسەربناغەی ڕۆڵی ئاگایی لەژیانی دەروونی دا بنیاد ناوە زۆر نزیکە لە تێۆریەکانی من). لەساڵی ۲٠٠۹ ڕۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەڕەنسی پەرتووکی(دەروونناسی دەستەجەمع)ی گوستاف بۆن بەیەکێک لەو بیست پەرتووکانە لەقەڵەم دەدرا کە (جیهانیان گۆڕی ) چونکە گوستاف بۆن وەکو ئێدوارد بێرنەیس هەمووشارەزایی وزانیارییەکانی خۆیان دەربارەی دەروونناسی دەستە جەمع و هەڵسوکەوتی گرووپ خستە خزمەتی پیاوەسیاسی یەکان و گەورە سەرمایەدارەکان و پیشە سازەکان بۆ ئەوەی بتوانن دەسەڵاتیان زیاتر بسەپێنن و فرت وفێڵەکانی دیموکراسی پەرەپێ بدەن. یەکێک لە شاکارەکانی بێرنەیس کە زۆر ناسراوە لەساڵی ۱۹۱۷ لە گەرمەی جەنگی جیهانی یەکەم ، بێرنەیس یارمەتی سەرۆک ویلسۆنی ئەمریکای دا بۆ کارتێکردن لەبیروڕای کۆمەڵگەی ئەمریکی و ئامادەیان بکات بۆ چوونە ناو شەڕەوە. ئەوکاتە وابوو کە حکومەتی ئەمریکی دەستی کرد بەبڵاوکردنەوەی یەکێک لەبەناو بانگترین تابلۆی پڕوپاگەندە کەتیای دا ئۆنكڵ سام پەنجە بۆ ئەمریکی یەکان درێژدەکات و پێ یان دەڵێت تۆم دەوێت بۆ سوپای ئەمریکا.

ئەو تابلۆ ڕیکلامە پڕوپاگەندەیە هانی ئەمریکیەکانی دا کە لە بیرکردنەوەی ئاشتی خوازانەیان داببڕێن کە ئەوکاتە زۆربەی ئەمریکیەکان ئاشتی خوازبوون. به‌ڵام لەژێر کاریگەری ئەو پڕوپاگەندەیە بەهەزاران کەس بەهەستی ناسیۆنالیزم خۆیان خۆبەخش کردوو چەکی سەربازیان هەڵگرت و بەرەو بەرەکانی جەنگ ڕۆیشتن. چەند ساڵێک دوای ئەوە بێرنەیس کەمپینێکی بازرگانی خستە بازاڕەکانەوە کەلەلایەن کۆمپانیاكان پیشه‌سازی ئه‌گرۆفوودە وە فاینانس کرابوو بۆ كۆنسێپتی ڕیکلامێک بۆ هاندانی خەڵک بۆ زیاتر خواردنی نانی بەیانیان ، کە پشتی بەستبوو بە پێشنیاری چەند پزیشکێکی پسپۆڕی خواردن کەلەلایەن بێرنەیسەوە بە پارە گیرابوون، کە گوایه‌ خواردنێكی زۆرو پڕ له‌ پڕۆتینی نانی بەیانیان باشه‌ بۆ تەندروستی. هەرلەگەڵ دەست پێکردنی ئەو کەمپینە لە ڕۆژنامەکاندا فرۆشتنی (بەیکۆن)کە بەشێکی چەوری گۆشتی بەرازەو لە ڕێگەی پیشه‌سازیه‌وه‌ درووست دەکرێ ،بەشێوەیەکی خەیاڵی ڕووی لە زیاد بوون کرد. ئەو ڕیکلامە جێگەی باوەڕ بوو چونکە لەلایەن کۆمیتەیەکی زانستی پزیشکیەوە پشتڕاست کرابوەوە. بۆیە زۆر بەئاسانی تووانی قەناعەت بە ئەمریکیەکان بهێنێ کە گوێڕایەڵی ئەو پزیشکانەبن . ئەو کارەی ئیدوارد بێرنەیس یەکەم سەرکەوتنێکی گرنگ بوو لە میانەی پیشە سازی فراواندا. سێهەمین سەرکەوتنی بێرنەیس کەلەساڵی ۱۹۲٠ بەدەستی هێنا ،بریتی بوو لەکاری ڕیکلامی پڕوپاگەندە بۆ پیشە سازی جگەرە بۆ زیاد کردنی بازاڕی فرۆشتن. بۆ ئەوە بێرنه‌یس هات ستراتیژیەکی زۆرکاریگەری گرتە بەر کەبریتی بوو لەوەی کە هانی ژنان بدات كه‌ دەست بکەن بە جگەرە کێشان . لەو سەردەمەدا شوێنی جگەرە کێشان تەنها بۆ پیاوان بوو. ئەو ژنانەش کە جگەرەیان دەکێشا بریتی بوون لە ژنە سۆزانی یەکان .ستراتیژی بێرنەیس بریتی بوو لە گۆڕانکاری کردن لەسەر چۆنیەتی سەیرکردن و بینینی جگەرە لەلایەن ژنانەوە.
چونکە بێرنەیس لەوە باش تێگەیشتبوو کە هەڵسووکەوتەکانمان لەلایەن چۆنیەتی سەیرکردن و بینینمان بۆ ئەو هەڵسووکەتانه‌ فەرمان وەر دەگرن و حوکم دەکرێن. بێگومان ئەگەر کارێک لەلایەن خەڵکەوە بە سووک و خراپ سەیر بکرێ ئەوا زۆر سەختە بۆتاک تەحەمولکردنی ئەو کارە بکات. بێرنەیس لە عەسرانی یەکشەمەکان لەساڵی ۱۹۲۹ چاندان بۆنه‌ وجەژن و خۆ پیشاندانی ئۆرگانیزە کرد لە نیویۆرک کە تەنها بۆ ژنان بوو . چەند ژنێک کە لەلایەن بێرنەیسەوە بە کرێ گیرابوون ، لەپێشەوەی خۆ پیشاندانەکان جگەرەیان دەکێشاو لەژێر لافیتەیەک دا دەڕۆیشتن کەلەسەری نووسرابوو (مەشخەڵی ئازادی). ئەوە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لەمیکانیزمی هەڵخەڵەتاندن و کارلێکردن لە بیرو بۆ چوون .
پرەنسیپی هەڵخەڵەتاندنی بیروبۆچوون بریتیە لە بەیەکەوە گرێدانی کردارێک بە بینین و سەیرکردنێکی ڕەمزی . واتە بەیەکەوە لکاندنی کردارێک بە بیروبۆ چوونێک ماف دەدات بەو کردارەو هاندەرە بۆ پەرە پێدانی لە ئاستی کۆمەڵدا. لەڕێگەی ئەو خۆ پیشاندانانەوە جگەرە ئیتر سەیر نەکرا وەکوو کارێکی بێ ڕەوشتی. بەڵکو وەکو دەست بەسەرداگرتنی فالیوس (ئۆرگانی سیکسی پیاوەتی ) سەیر کرا. واتە ژنەکان جگەرە کێشانیان وەکو سەمبوڵی ئازادی و خۆ ڕزگارکردنی ژن دەبینی. بابەتەکە ئەوە نیە کەئامانج لەو کارەدا خستنە ڕووی باشەی جگەرە بێت، چونکە لەساڵانی بیستەکاندازۆر لە پزیشکەکان بۆ بەرژەوەندی پیشە سازی یەکانی جگەرە دەیان گووت جگەرە خراپ نیە بۆ تەندروستی و بەڵکو کاری ئارام کەرەوەی هەیە لەسەر دڵە ڕاوکێ . ستراتیجی بێرنەیس ئەوە نەبوو کە بڵێ جگەرە باشە بۆ تەندروستی. چونکە ئەوە کارێکی زۆر ئاسان بوو. به‌ڵكو دەیویست بڵێ ژن کە جگەرە دەکێشێ واتە ئازادە و ژنی جگەرە کێش بریتی بوو لە ژنێکی شۆڕش گێڕ . ئەو ستراتیجییە زۆر کاریگەر تربوو . چونکە ئەو کاتە پەنا بۆ ئەقڵ و هۆش نابەین ، بەڵگو پەنا دەبەین بۆ جۆری سەیرکردن و بینینی بابەت ، پەنادەبەین بۆ ڕەمز .
ئەمڕۆ کاتێک ژنێک دەبینین کە جگەرە دەکێشێ، بیر لەوە ناکەینەوە کەئەوە ئەنجامی ستراتیژیەکانی بێرنەیسە. بیر لەهۆکاری مێژووی ناکەینەوە کە لە ئەنجامی هەڵخەڵەتاندنی پیشە سازی یەوە هاتووە. بەڵکو دەڵێین ژن وەکو پیاو جگەرە دەکێشێ و تەنها نیشانەی یەکسانی جەندەرە . واته‌ ئەو یەکسانیەی کە ژنان لەدووای خەباتێکی زۆر بەدەستیان هێنا. بەڵام لەڕاستی دا تەنها بریتیە لەشانۆگەریەک و تەنها چه‌ند لایەنێک کە لەو مەسەلەیە قازانج دەکەن بریتین لە پیشەسازی یەکانی جگەرە . پڕزانی و عەبقەری یەتی هەڵخەڵەتاندنی بیروبۆچوون بریتیە لەوەی کە کارێکی وابکرێ کە بۆچوونی تاک ئامانجی سەرەتایی لەبیربکات. وابکرێت کە هەستەکانمان ئامانجە سەرەکیەکان بشارنه‌وە. چونکە ئامانجی بێرنەیس هەرگیز ئەوەنەبووە کەژنان لەژێر دەستی پیاو ڕزگار بکات . ئامانجی بێرنەیس تەنها ئەوەبووە کە فرۆشتنی جگەرە زیاد بکات . گاڵتە بازاڕی ئەو ستراتیژیە لەوەدایە کە بیرو بۆچوونی خەڵکی گۆڕی. ئەوەش لەڕێگەی ستراتیژی کارلێکردنی کۆمەڵ لەژێر ناوی پێشکەوتن. هەڵخەڵەتاندن و کارلێکردن لە بیروبۆچوون بریتی یە لە ستراتیژیەک کەباوەڕت پێ دەهێنێ بە پێشکەوتنێکی بابەتی لەجێ ی هەڵخەڵەتاندنی تاک و کۆمەڵ . پرەنسیپی کارلێکردنی بۆ چوونی کۆمەڵ بریتیە لەباوەڕ پێ هێنانی تاک و کۆمەڵ کە کردارەکانیان هەڵبژاردەی خۆیانە (بەئازادی).
من ئازادم و بە بڕیاری خۆم دەچم بۆ جەنگ چونکە بەرگری لە نیشتمان دەکەم . من ئازادم و بەبڕیاری خۆم بەیانیان بەیکۆن دەخۆم چونکە بۆ تەندروستی من باشە . من ئازادم و بەبڕیاری خۆم جگەرە دەکێشم چونکە من زاڵم به‌سه‌ر فالیوسی پیاو و ژنێکی ئازادم، یاخوود من پیاوم و بە جگەرە کێشان سیفەتی پیاوەتی خۆم نیشان دەدەم . کەواتە هەڵخەڵەتاندن و کار لێکردنی بیروبۆچوون وا لەتاک و له‌ کۆمەڵ دەکات کە ببن بە ئەکتەرو هاوکاری ژێر دەستەیی خۆیان . هەڵخەڵەتاندن واتە دەسەڵات بەبێ فشار .چونکە هەڵخەڵەتاندن وادەکات كه‌ هه‌ست بكه‌یت به‌ ئازادی. كرداری ژێر كاریگه‌ری هه‌لخه‌ڵه‌تاندن بریتیه‌ له‌ كردارێك به‌ هه‌ستێكی ئازاده‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش خۆی له‌ خۆیدا جووڵه‌یه‌كه یان كردارێكه‌‌ به‌بێ بیر كردنه‌وه‌.

جه‌وده‌ت سۆفی
ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی




بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان.. شەماڵ بارەوانی

ئەوجارەیش قسە لەسەر بەرهەمێکی تری (فیۆدۆرميخائيلۆفيتش دۆیستۆیفسکی (١٨٢١- ١٨٨١)، فەیلەسوف و گەورە نووسەر و بیرمەندی ڕووسی دەکەین و تیشک دەخەینە سەر یەکێک لە شاکارە ناودار و جیهانی و ناوازەکانی “بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان”.
ئەو یادەوەرییە تراجیدیکیانەی لە کاتی خوێندنەوەیاندا قەیسەری ڕووس “ئەلیکسەندەری دووەم”ی خستەگریان و فرمێسکی بەکوڵ و پڕ لەئازار وەک لێزمەی باران لەسەر گۆنای ڕیزیان بەست.

ئەو بیرەوەرییە تاڵ و بەسوێ و بە ئازارانەی دۆیستۆیفسکی لەبارەیانەوە دەڵێت:هەرکاتێک بیرم دکەونەوە، ئازارە کۆنەکان لە ناخمدا وەئاگادێنەوە و دەروونم دەگوشن و هەست بە خنکان دەکەم.

ئەو ڕۆمانەی تۆلستۆی گەورە نووسەر لەبارەیەوە دەڵێت:ئەگەر کتێبە پیرۆزەکان نەبوان، ئەوا دەمگوت بیرەوەرییەکانی دۆیستۆیفسکی کتێبی پیرۆزە.
ناڵێین”بیرەوەریەکانی ماڵی مردوان.”باشترینی بەرهەمەکانی دۆیستۆیفسکییه، وەلێ وەک بەشێک لە ڕەخنەگران و لێکۆلەران بۆچونیان وایه، کە ئەو شاکارە جیهانیە سەرەتا و بناخەیەکی باش و گرنگی ئەو ئەوجۆرە ئەدەبەیە کە پێی دەڵێن: ئەدەبی گرتووخانە (ٲدب السجون).

(بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان)
دەست پێک و سەرەتای گەشەی کاری فیکری و ئەدەبی دۆیستۆیفسکی و پێگەیشتنیەتی لەوبوارەدا.

دواتر (لەتاوان و سزا)دا، دۆیستۆفیسکی دەگات بە لوتکەی داهێنان و هەڕەمی نووسین و دەبێت بە ئایکۆنێکی ئەدەبی جیهانی و کۆتا وێستگەی داهێنان و دواقۆناخی نووسین و ژیانی ئەدەبیشی شاکارە ناودارەکەی(برایانی کارامازۆف)دەبێت.

ئەو شاکارەی کە چوار مانگ بەر لە مردن و لەساڵی١٨٨٠ و لە دوو توێی ڕۆمانێکی نزیکەی ٤٥٠ لاپەڕەیی هاتە بڵاوکردنەوە.

دۆیستۆیفسکی بیرمەند و گەورە نووسەر، لێهاتوویەکی بێ وێنە و زیرەکییەکی بێ ئەندازە و توانایەکی پەرچوو ئاسای هەیە لە تیشک خستنە سەر دیاردەکان و پەنجە خستنە سەر برینەکان و لە چوونە قوڵایی ناخی کەسایەتییەکان و لە شیکاریکردنی سایکۆلۆجیەتی تاک و شیتەڵکردنی گەردوونە نەبینراو جیهانە ناوەکیەکەی مرۆڤ و باس کردن لەو ململانێ و ناکۆکیانەی ناخی بەنیادەم.
ئەو ناکۆکیانەی کە مرۆڤ پێیەوە گیرۆدەیە و بە دەستیە و دەناڵێنێت و دۆزینەوەی چارەسەری بۆیان.

دۆیستۆفسکی، بە شێوازێکی هێندە بەرز و جوانیەکی ئەفسوناوی و بە زمانێکی هێندە شیرین کە جادو لە خوێنەر دەکات و مەستی ناواخنی چیڕۆک و ئاوێتەی قوڵایی ڕووداوەکانی دەکات و وا لەخوێنەردەکات بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە سەرەداوی ڕووداوەکان بکات و پەڕەکان وەربگێڕێت.
“گەیشتم بە زیندان. ئەوشوێنەی دەبێت ساڵانێکی زۆر تێیدا بمێنمەوە….کێ دەزانێت لەوانەیه ئەفسووسی بۆ بکێشم کاتێک لێی دەڕۆمە دەرەوە و جێی دێڵم”.
بەو تێکستە دۆیستۆڤسکی هەستی خۆیمان بۆ باس دەکات لەیەکەم چرکەساتی گەیشتن بە زینداندا.

لە زیندانی سیبیریا.
دۆستۆیفیسکی دەیەوێت بەو ڕستەیە پێمان بڵێت مرۆڤ تاقە بوونەوەرە دەتوانێت لەسەر شتەکان ڕابێت و خووی پێوەبگرێت.
بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان/
شاکارێکی”دۆیستۆیڤسکییە و لە ساڵی١٨٦١، یەکەم چاپی لێ بڵاو بووەوە.

پاڵەوانی بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان/
(ئەلیکسەندەر پترۆفیتش)ناوێکی خوازراوە و لە ڕاستیدا، گوزارشتە لە کەسایەتی نووسەر خۆی.
دۆیستۆیفسکی لە ساڵی١٨٤٩ی زایینی و بە تۆمەتی دژایەتی کردنی قەیسەر نیکۆلای یەکەم و دەسەڵاتی پاشایەتی و ئەندام بوون لە کۆمەڵەیەکی یاساخدا، زیندانی دەکرێت و بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت.
بەڵام دواتر سزاکەی بۆ چوار ساڵ زیندانی لەگەڵ کاری قورس کەم دەکرێتەوە و ڕەوانەی گرتووخانەی کرکردنی زۆرەملێی سیبیریا دەکرێت.

بۆیە: بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان/
بیرەوەری و چیڕۆکی ئەو کاتەی زیندان و ئەزموونی ژیانی دۆیستۆیفسکی خۆیەتی.
ئەزموونێکی پڕ لە نەهامەتی و تاڵ و سەخەت، دوای ئەوەی بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە گروپێکی یاساخ، گرووپی (ئیشتراکیەکان)، دەیگرن و ڕاپێچی زیندانی سیبیریای دەکەن و به سزای مەرگ، سزای دەدەن و دۆستۆڤسکی نزیک دەبێتەوە لە سنوری مەرگ و جێ بەجێ کردنی سزاکە، وەلێ چانس یاوەری دەبێت و بڕیارێک لە قەیسەرەوە دەردەکرێت و سزاکەی ئەلیکسەنەدەر لە سزای مەرگەوە، بۆ چوار ساڵ زیندانی کردن لەگەڵ کاری قورس سوک دەکرێتەوە.

بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان/
ئاوێتەیەکە لە ڕۆمان و یاداشتی ڕۆژانە و ژیانی کەسێنی و مێژوو و فەلسەفەو شیکاری دەروونی.
نووسەر لەسەر زمانی پاڵەوانەکەی”ئەلیکسەندەر پترۆفیتش”
دۆخی سایکۆلۆجی و فیزیکی زیندانییەکان و ئەو ئەزموونە تاڵەی خۆی کە لەگەڵی ژیاوە، دەگێڕێتەوە.
ئەو شوێنەی ئازار و نەهامەتی و ترس و خەم و نائومێدی لێ لەدایک دەبێت.
ئەو شوێنەی بەشێک لە ڕەخنەگران پێی دەڵێن دۆزەخەکەی دانتە.
بگرە زۆر خەراپتر، ئاخر دۆزەخەکەی دانتە خەیاڵی بوو، بەڵام ئەوە زیندانی سیبیریا، یەڕاستی و حەقیقەتە.
گەر فەڕەنسا بە زیندانە مێژووییە ناودارە مەترسیناکەکەی(زیندانی باستێل)ناسرابێت.
ئەمریکا بە گوانتانامۆ و عیراق بە ئەبوو غرێب،
ئەوە ڕوسیای سەردەمی قەیسەر و پاشایەتی و یەکێتی سۆڤیەتیش بە سیبیریا.
ئەو زیندانەی دۆستۆیڤسکی تێیدا تووشی نەخۆشیی پەرکەم دەبێت و هەموو ژیانی لەگەڵیدا دەمێنێتەوەو بە دەستیەوە دەیناڵێنێت و کاریگەری لەسەر ناوەڕۆکی نووسین و بەرهەمە ئەدەبییەکانی درووست دەکات.
لەو زیندانەی دۆستۆیڤسکی تێدا زیندانی کراوە، تێیدا یاداشتەکانی خۆی دەنووسێتەوە و وردو درشتی هەموو ئەو ڕووداو چیڕۆک و بەسەرهاتیانەی تێداتۆمار دەکات کە خۆی لەگەڵیاندا ژیاوە و بە چاوەکانی خۆی بینیونیەتی.
لە کاری قورس و دڵ ڕەقی پاسەوانە جەلادەکان و برسیەتی و ترس و لێدان و سوکایەتی پێ کردن و..تاد.
دیمەنی ئەو زیندانە و چیڕۆکی ئەو زیندانیانەیەی هەر یەکە وحەکایەتێک هێناونیەتە ئێرە و تۆمەت و تاوانێک بە پشت چواردیوارەکانی زیندانەکەی سپاردوون.
ئەو زیندانیانەی هەیانە نە هەست بە پەشیمانی دەکات لەو تاوانەی ئەنجامی داوە و نە خەجاڵەتی دەیگرێت و نە ویژدان دەناسێت و نەیش حیساب بۆ ئەخلاق و مۆڕال و بەهاکان دەکات!
بگرە بەرجەستەکەرێکی تەواوی کەسایەتی ئەهریمەن و ئایکۆنی شەڕان گێزی و خەراپەیەکی ڕەهایە.

لە نموونەی پیاوە ترسناکەکە(ئۆرلۆف).
ئەو پیاوەی بە تۆمەتی جەردەیی و ڕێگری خراوەتە زیدان. پیاوێک، داچۆڕاوە لە هەموو بەهایەکی ئینسانی و دڵی بووە بەرد و ویژدانی مردووە و منداڵ و بەساڵداچووەکان دەکوژێت.
کوشتنێکی زۆر هۆڤانە. کەسێک نە لە سزا دەترسێت و نەئێشاندن سلی پێ لە تاوان دەکاتەوە. ئەو بەرگەی هەمووجۆرە ئازارێک دەگرێت.
ئەو کەسێکی سادیکە و لە هەمان کاتدا مازۆخیشە.
سادیک، چێژ لە ئازاردانی بەرامبەر و کوشتنی مرۆڤ و ئەنجامدانی تاوان دەبات.
مازۆخیش لە ئازار و سزدانی خۆی هەمان شێوە چێژ دەبات !
بالکۆشین، زیندانیەکیترە. بالکۆشین کەسێکی گاڵتەچیبووە و هەر ئەو گاڵتەیەش هێناویەتە ناو چوار دیواری زیندان.
ئەو بە گاڵتە ڕووی دەمانچەکە دەکاتە هاوڕێکەی و بە هەڵە دەستی بەر پەلەپیتکەی دەمانچەکە دەکەوێت و فیشەکێکی کوێر، هاوڕێکەی دەپێکێت و دەیکوژێت و بە هۆیەوە زیندانی دەکرێت.

لۆقاکۆزمیتش:
گەنجێکی بنەچەئۆکرانی. کەسێکی لە خۆبایی. تاوانبار و گرتیێکیترە و تاوانەکەی ئەوەیە کە کاتێک گوێی لە کەسێک دەبێت، دەڵێت “من قەیسەرم، من خوام”، بێ لام و جیم یەکسەر دەیکوژێت و ناتوانێت بەرگەی بیستنی ئەو قسەیە بگرێت و کاردانەوەی لادرووست دەبێت و کۆنتڕۆلی ئەقل و هێزی دەروون لەدەست دەدات و ئەو تاوانەی کوشتن ئەنجام دەدات.

ئارستۆڤ:
ئەو زیندانیکراوەی دۆستۆیڤسکی پێی دەڵێت ئەو گوزرارشتە لە شپرزەیی و شێواوی ڕۆح و زۆر لە ڕۆحە شپرزە و شێواو تێکچووەکەی کارەکتەری”بکازیمۆدۆ”ی پاڵەوانی ڕۆمانی(پشت قەمبورەکەی نۆتردام )ی ڤیکتۆر هۆگۆدەکات.

“غازینی تەتەری:
زیندانییەکیتر، ئەو پیاوە دەروون نەخۆشەی چێژ لە سەربڕینی منداڵ دەبات و بەرلەوەی هەر مناڵێک بکوژێت، بە جۆرەها شێوە دەیان تۆقێنێت و پاشان دڕندانەترین و ترسناکترین جۆر دەیان کوژێت.
ئەو پیاوەی دۆستۆیڤسکی لەبارەیەوە دەڵێت: خاوەن دوو چاوی عوسمانلیانەیە، کەسێکی یاخییە، دڵ ڕەق و بۆگەنە، ئەو وەحشێکی دڕندەیە، بوونەوەرێکی ترسناکە، جاڵجالۆکەیەکی مەزنە لەناو پێستی مرۆڤدا، ئەهریمەنە، کاتێک سەرخۆش دەبێت، بە چەقۆ پەلامار و هێرش دەکاتە سەر ئەوانیتر.

ستارۆدۆب:
زیندانیەکیترە، ئەو پیاوەکی دانعەمرە و بەهۆی کێشەیەکی مەزهەبی و ئیدەلۆجییەوە تووشی زیندان بووە.

تاوانەکەی ئاگر بەردانیەتی لە کلێسایەکی ئەرتۆدۆکسیەکان. چونکە ئەو کەنیسەیە سەر بە مەزهەبێکیتری جیاواز لە مەزهەکەی ئەو بووە و بەو کارەی بە حیسابی خۆی، خزمەتی بیرو باوەڕ و ئایینەکەی خۆی و پەیامی خوداوەندی کردووە.
ئەو شانازی بەو کارەیەوە دەکات و هیچ لێی پەشیمان نییە.
ئەو زیندانیەکی باوەڕدارە و بەردەوام خەریکی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزە.
هەموو زیندانیان خۆشیان دەوێ و ڕێزی دەگرن. کەسێکی جێگەی متمانەیە و زیندانیەکان پارەی خۆیان لای ئەو دادەنێن و بە باپیرە بانگی دەکەن !

تۆبۆلسک:
سەرۆکی گرووپێکی مافیا و جەردە و ڕێگرە.
کەسێکی ترسناک و ئارەزووبازە.
دۆیستۆیڤسکی ئەو یاداشتەی بە نهێنی لای یەکێک لە کارمەندەکانی ئەو نەخۆشخانەیەی ناو زیندانیەکەی سیبیریا دێتەپاراستن و دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی و ئازادبوونی دۆیستۆیڤسکی، ئینجا دێتە بڵاوکردنەوە و دەبێتە شاکارێکی جیهانی و بۆ هەرمان ئەستێرەی بەختی لە ئاسمانی ئەدەبدا بەدرەوشاوەیی و ناوی لە یادگەی مرۆڤایەتی و تۆماری کەلەپووری مێژوودا بە زیندوویی و نەمری و جاویدانی دەمێنێتەوە.

بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان/
ئەو شاکارەی لەناو منداڵدانی زیندان لە دایک بوو.
لەو شوێنەی نووسەر پێی دەڵێت: ماڵی مردووان.
ئەو کەسەی چووە ئەو شوێنە، ئیدی تەواو کۆتایی پێهات. ئەگەر بە فیزیکیش نەمرێت و کۆتایی پێنێت، ئەو بە ڕۆح و لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە مردو کۆتایی پێهات و ئیدی دەچێتە ڕیزی مردوان.

ئەو زیندانەی بووە هۆکاری لە دایکبوونی ئەو شاکارە مەزنە و کودەتا و گۆڕانکاری لە جیهان بینی و بیروباوڕ و دەروونی دۆیستۆیڤسکی و سزای زیندان و یاسای وڵات.
“دەبێ سوپاسی ئەو چارەنووسە بکەم کە ئەزموون کردنی ئەو نەهامەتیانەی پێ بەخشیم، ئەو چوار ساڵەی بەڕێمکرد لە زینداندا، چاکەیەکی گەورەی بەسەرمەوە هەیە، بیرو باوەڕ و دەروونم گۆڕانکارییەکی گەورە تێیدا ڕوویدا، بەهۆی چاکەی ئەو ئەزموونەوە”.

بیرەوەرییەکانی ماڵی مردووان/
ئەو شاکارەی بووە هۆکاری ئەوەی گۆڕانکاری لە یاسای زیندانی وڵات بێتە کردن و سزادانی فیزیکی لە زیندانی سیبریاو وڵاتی ڕووسیا، لاببرێت و بە تەنها سزای سایکۆلۆجی شوێنگرەوەی بێت.
دوای ئەوەی دۆیستۆیڤسکی ئەو زیندانەی وەک دۆزەخێک ناوبرد و باسی لە ڕەوشی خەراپی زیدانیان و دۆخی دەروونی و ئازاری جەستەیی و نەهامەتییەکانی زیندانیکراوەکان کرد، هەست و هاوسۆزی خەڵکی جوڵاند و ناڕەزایی و فشاری جەماوەری درووست کرد و قەیسەر(ئەلیکەسەندەری دووەم)ی ناچارکرد بێتە ژێر ئەمری واقیع و سەر بۆ دیفاکتۆ شۆڕبکات و ئەو یاسا نامرۆڤانە و سزا دڵ ڕەق و هۆڤانەیە هەڵبوەشێنێتەوە کە ڕەوایەتی بە ئازاردانی جەستەیی و سزای فیزیکی زیندانی کراو دەدات.

دوای ئەوەی ژنەڕاڵ(نیکۆلای ئۆرلۆف)نامەیەکی بۆ ئەلکسەندەری دووەم نارد و تێیدا ئاماژەی بەو بەشەی ڕۆمانەکەی دۆستۆیڤسکی دا، کە لە ساڵی١٨٦٢ دەرچوو.
نووسەر تێیدا باس لەو سەختی و نەهامەتی و ئازارانە دەکات کە زیندانی کراوان بەهۆی ئەو یاسایەوە لەزینداندا دەیچێژن.
تکای لە قەیسەر کرد کە ئەو یاسایەی ڕەوایەتی بە لێدان و ئازاردانی فیزیکی دەکات لابەرێت. دواتر لێژنەیەک بۆ ئەو بابەتە پێک هێندرا، تاوەکو گفتوگۆ لەسەر پێداچوونەوە لە بابەتەکەدا بکەن، پاشان و لە نیسانی ساڵی ١٨٦٣، بڕیاری لابردن و ئیلغاکردنی سزاکە دەرچوو.

ئێستا لەهەموو ئۆروپا سزای لە سێدارەدان و سزای جەستەیی و فیزیکی لابراوە و پێرەوی لەو یاسایە دەکەن.
دۆیستۆڤیسکی لە زیندان ئەو ئازارو نەهامەتی و سزایانەی لە ماوەی چوارساڵەکەی چەشتی، تەنها لەوەدا خۆی نەدەبینیەوە کە ئازادی لێ زەوتکراوە و ئازاری سایکۆلۆجی و فیزیکی دەدرا و کاری قورسی پێدەکرا.
بەڵکو ناخۆشتر لەوە و بەسوێتر و قورستر ئەوەبوو، ئەو خراوبووە زیندانێک لەگەڵ کەسانێکی جۆربەجۆر لە تاوان باران.
لە مرۆڤی بکوژ، دز، دەستدرێژیکار، سادیک، سەرگەردان و ناڕۆشنبیر و بێ هەست..تاد.
ئەوە دۆزەخی ڕاستەقینەی دۆیستۆیڤسکی بوو. ئازارێکی زۆری دەروونی بەهۆیەوە دەچەشت و ڕووبەڕووی ناخۆشی دەبوویەوە.
“تێکەڵبوونی بەردەوامم لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە، ژەهری دەخستە دەروونمەوە، هیچ شتێک لەماوەی ئەو چوار ساڵەی زیندان بە قەد ئەوە ئازاری منی نەدا. ئازارێک کە بەرگەگرتنی زۆر سەخت و مەحاڵە”.
دۆیستۆیڤسکی بەو شێوەیە باسی ئەو دۆخە تراجیدیک و تەژی لە ئازار و ناخۆشیە دەروونیەی خۆی دەکات، بەهۆی ژیان لەگەڵ ئەوجۆرە لەزیندانی کراوانەدا.
دۆیستۆیڤسکی لە زیندان ڕووبەڕووی دژایەتی و سەختییەکی زۆر دەبوویەوە لەلایان زیندانیەکان.
بەهۆی ئەوەی ئەو سەر بە چینێکی خۆشگوزەران و خانەوادەیەکی ئەڕستۆکرات بوو.
ئەو چینەیش لە کۆمەڵ وا ناسراوبوون کە هۆکاری چەوساندنەوەی خەڵکن و بە لوت بەرزی و زبری و دڵ ڕەقی مامەڵەی گەلی چەوساوە و خەڵک هەژارەکەی دەکەن.
ئەوەیش بووە هۆکاری نەهامەتی و ئازاردانێکی زۆر بۆ دۆیستۆیڤسکی و پاڵی پێوەنا ئەو لەو چوار ساڵەی زیندان(دۆزەخەکەی سیبیریا) بچێتە حاڵەتی دابڕان و گۆشەگیری بەسەرخۆیدا و تێیدا ئەو شاکارە مەزنەی(بیرەوەریەکانی ماڵی مردوان)ی لێ بەرهەم بێت و سنووری هەموو کیشوەرەکان ببڕێت و ببێتە شاکارێکی جیهانی.

ئەو شاکارەی نووسەر تێیدا شیکاری لایەنی دەروونی و ڕفتاری تاوانبار دەکات و قسە لەسەر کاریگەری زیندان و سزاکان لەسەر کەسی زیندانیکراو دەکات و هۆکاری نەخۆشی و سەرهڵدانی پەتاکە دیاری دەکات و چارەسەریش دەخاتە ڕوو.
دۆیستۆیڤسکی لەو ڕۆمانەدا کۆمەڵێک پرسیاری فەلسەفی و وجودی لەبارەی فەلسەفەی سزا و سزای لەسێدارەدان و جەڵدەکردنی مرۆڤ دەخاتەڕوو و هەروەها کۆمەڵێک پرسیتری ئەخلاقی و یاسایی دەروڕوژێنێت لەبارەی جۆرەکانی تاوانی کوشتنەوە.

بۆ نموونە:
هەندێک جار کەسێک کەسێکیتر دەکوژێت لە حاڵەتی بەرگری کردن لەخۆ، یاخود بەهۆی ئەوەی کەسێک هەوڵدەدات دەست درێژی بکاتە سەرژن و کچەکەی یان دەیەوێت بیان دزێت.
جاری واش هەیە کەسانی وا هەن لەپێناو بێ بەبەهاترین شت کەسیتر دەکوژن! ئایه دەکرێت ئەمانە هەموویان یەک سزا بیانگرێتەوە و یەک خوێندنەوەیان بۆ بکرێت و بە چاوێک سەیربکرێن !؟
ئایە ئەو سزایە لەگەڵ بەهای دادپەروەری و ڕۆحی یاسا و پرەنسیپەکانی مرۆڤایەتی دەگونجێت؟
ئایە ئامانج چییە لە زیندان؟ ئایه زیندان ئەو شوێنە ڕاستەقینەیە ببێتە جاکسازیخانەو تێیدا زیندانی کراو، چاک و پەروەردە بکرێتەوە؟
ئەوانە و چەندین پرسیتر نووسەر لەو ڕۆمانەدا دەیانوروژێنێت و هەوڵدەدات وڵام و چارەسەرییان بۆ بدۆزێتەوە.
زیندانەک، دۆیستۆیڤسکی جۆرەها ئازاری جەستەیی و دەروونی و ڕووحی تێدا چەشت.
زیندانەک، تێیدا کەسایەتی تاک تێک و پێک دەشکێنرێت و کەڕامەتی پێشێڵ دەکرێت.
زیندانەک، سەرەتاترین پێشمەرجەکانی ژیان و بنەماکانی مرۆڤ بوون و پێوەرەکانی زیندانی بوونی تێدانییە.

زیندانەک، جگە لە دۆزەخێک زێدەترنییە.
زیندانەک، لە جیاتی ئەوەی ببێتە ناوەندێکی پەروەردەیی و هۆکارێک بۆ چاککردنەوەی کەسی تاوان بار و دوور خستەوەی لە تاوانکاری و گەڕانەوەی ویژدان بۆی، کەچی بووەتە سزاخانەیەک و لە جیاتی پزیشکانی دەروونی و کەسانی چاکسازیخواز و پسپۆڕانی پەروەردەیی بەڕێوەی بەرن، کۆمەڵێک پاسەوانی جەلاد و کەسی بێ ویژدان و مرۆڤی هۆڤی و ناشارستانی داماڵدراو لە هەموو بەهایەک بەڕێوەی دەبەن و دەبنە پاڵنەری ئەوەی زیندانی کراوان و تاوان باران زیاتر لە تاوان و هەڵە و دڵ ڕەقی ڕۆ بچێن و لە جیاتی چاککردنیان زیاتر وێرانیان دەکەن و دووچاری نەخۆشی دەروونیان دەکەن و هەستی کاردانەوە و تۆی ڕق و تۆڵەسەندنەوە لەدەروونیاندادەڕوێنێن.

تا دوای ئازاد بوون وەک شێتێکی سەرگەردان و بوونەوەرێکی ڕقاوی و تێک و پێک شکێندراو، جامی تۆڵە و ڕقی خۆیان بەسەر دار و بەرددا بڕێژن.

دۆیستۆیڤسکی دووپات لەوە دەکاتەوە نەکارپێکردنی قورس و نە سزا و نەیش زیندان، هەرگیز ناتوانێت زیندانی کراو چاک بکاتەوە و لە هەڵوێست و تاوانەکەی پەژێوانی بکاتەوە و دووبارە وەک مرۆڤێکی باش و بێ زیان و ساخڵەم، تێکەڵ بە کۆمەڵی بکاتەوە.
زیندان لە جیاتی ئەوەی وا له تاوانبار بکات پێداچوونەوە به بیرۆ بۆچونی خۆی بکات و لەهەڵەکانی پاشگەز ببێتەوە، بە پێچەوانەوە، زیاتر ڕشدی دەکات لەسەر یاخی بوون و بیری تاوانکاری و هەڵەکردن و ئەنجامدانی تاوان.

چونکوو هەموو ئەو تاوانبارانەی دۆستۆیڤسکی چوار ساڵ لە زینداندا لەگەڵیاندا مایەوە، هیچ نیشانەیەکی پەشیمانی، یان هەست کردن بە ئازاری ویژدان، یاخود پەشیمانی دەربڕینی تێدا بەدینەکردن.
سەرەڕای ئەو تاوانە قێزەونانەی ئەنجامیاندابوو، هەموویان خۆیان بە بێ تاوان و بە چەوساوە و لەسەر حەق دەزانی و لە جیاتی ئەوەی خەم دایان بگرێت بەهۆی جورمەکانیانەوە، بە پێچەوانەوە، بگرە هەیان بوو بە پێکەنین و گاڵتەوە، تاوانەقێزەون و تراجیدیاکانی وەک چیڕۆکێکی کۆمێدی و بە زمانێکی گاڵتەئامێز و بە دەم قاقا و زمانی پێکەنینەوە دەگێڕایەوە !
کەواتە دۆستۆیڤسکی لەو شاکارەی ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەو کەسەی یاخی دەبێت، تاوانانی کوشتن و دزین و دەستدرێژی ئەنجام دەدات، هەمیشە خۆی بە ڕاست و کۆمەڵ بە ناحەق دەزانێت.
بۆیێ دەبێت لەڕێگای پەروەردەوە، نەک هێز و سزا و ئازار، قەناعەتی بۆ درووست بکرێت کە ئەو لەسەر هەڵەیە و ئەوکردەوەی ئەنجامی داوە تاوانە و ئەو جۆره بیرکردنەوەیەی ئەم، کارەست دەخۆلقێنێت.

بیرەوەریەکانی ماڵی مردووان/
ئەوەمان پێدەڵێت، کە دەبێت زیندانی وەک چاکسازیخانەیەک و نەخۆشحانەیەکی دەروونی و ناوەندێکی پەروەردەیی و زیندانی کراویش وەک نەخۆشێکی دەروونی و زۆر بە هێمنی و مرۆڤانە و هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. تا دووبارە کەسایەتی بۆ درووست بکرێتەوە و دەروونی بێتەوە سەرەخۆ و چاک ببێتەوە و تێکەڵ بە ژیانێکی نۆرماڵ و کومەڵ بکرێتەوە.

بیرەوەریەکانی ماڵی مردووان/
پێمان دەڵێت زیندانی کراوان لەگەڵ جیاوازی و ناکۆکییان لە تێڕوانین و جۆری تاوان، بەڵام هەموویان لە یەک خاڵدا هاوبەشن، ئەویش هەستکردنە بە ئازادی.

بیرەوەریەکانی ماڵی مردووان/
پێمان دەڵێت تۆ هەرچەندە هەوڵدەیت لە ڕێگای هێزو زیندانی و کاری قورس و سزای فیزیکی و سایکۆلۆجی و ئازاری ڕۆحییەوە بتوانیت ژیان و ئازادی لە مرۆڤەکان بسەنیتەوە،
ئەوە هەگیز، ناتوانیت ئەو خەونەی لە بارەی ئازادییەوە لە یادگەیاندا هەیە، بکوژیت و ئەو هەستەی بۆ ئازادی بوون ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە لەبیر و خەیاڵیاندا بسڕیتەوە.

ئەو خەونی ئازادییەی کە لەگەڵ یەکەم هەنگاو نان و پێخستنە ناو ماڵی مردووان(زیندان)دا، لە ناخی هەر زیندانی کراوێک دا لە دایک دەبێت و سزا و ئازار و نەهامەتییەکانیان چەند گەورەتر و سنووری ئازادییان چەند تەسکتر و فشارەکان چەندە زۆرتر و دۆخەکە چەندە سەختربێت، ئەوە ئەو خەونەیش ئەوەندەیتر بەهێزتر دەبێت و زیاتر گەشەدەکات و قەبارەی مەزنتر دەبێت.
دۆیستۆیڤسکی پێمان دەڵێت زیندانێک زیندانیکرا و بۆماوەی پێنج ساڵ، دەساڵ، بیست ساڵ، بگرە هەموو تەمەنی تێیدا بەسەربەرێت و ژیانی گەڵ نەهامەتی و سزا و ئازار و کاری قورس بەڕێبکات و لەناو چوار دیواری زیندا دەور بدرێت، گەر ئەو هەموو ساڵەی تەمەنی لەو دۆزەخە ئومێدێکی نەبێت و خەیاڵێک بۆخۆی ڕۆ نەنێت و خەونی ئازادی و هیوا و ئاواتی لەسەر هەڵنەچنێت، ئایە گەر ئەو خەون و خەیاڵ و بیرۆکەی ئازادبوون و ئومێدی دەرچوون لەوماڵی فەنایە نەبێت، زیندانیکرا و سزادرا و، دەتوانێت بەرگەی زیندان بگرێت و خۆڕاگری لە بەرامبەر ئازار و موعانات و ژیانە دۆزەخ ئاساکەی زیندان بگرێت؟
دەبێت زیندانی کراو وەک دۆیستۆیڤسکی خەونێک بۆخۆی درووست بکات، تا لە ڕێگەیەوە خەیاڵی لەسەر هەڵچنێت و دڵی خۆی پێ بداتەوە و لە ئازارەکانی پێ کەم کاتەوە و بتوانێت لەو ڕێگەیەوە مقاوەمەی سەختییەکانی ژیانی زیندان بکات و بەخۆی بڵێت:ڕۆژەکانی دانە بەدانە دەژمێرم و دڵ خۆشم دەکات، تەنانەت ئەو کاتەی دەبێت هەزار ڕۆژیتر لە زینداندا بمێنمەوە، دەتوانم بەیانی بەخۆم بڵێم: جگە لە نۆسەت و نەوەت و نۆژ، زیاترم نەماوە..




جاڕنامەی لانی کەمی داواکارییەکانی سەندیکای کرێکاری و ڕێکخراوە مەدەنییە سەربەخۆکانی ئێران

ژن، ژیان، ئازادی

خەڵکی شەریف و ئازادی ئێران!
لە ٤٤هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٣٥٧دا، شیرازەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵات کەوتووەتە ناو گێژەڵوکەی قەیران و هەڵوەشانەوەیەکی وەها کە هیچ دیدگایەکی ڕوون و بەرهەمدار ناتوانرێت لە چوارچێوەی ئەم ڕوبینای سیاسییەدا کە ئێستا هەیە سەرکەوتوو بێت بۆ کۆتایی پێبهێنانی هه ر له به ر ئه و هۆکاره یه که خه ڵکی سته ملێکراوی ئێران – ژنان و گه نجانی خوازیاری ئازادی و یه کسانی – شه قامی شاره کانیان له هه موو وڵاتدا کردووه ته ناوه ندی خه باتێکی مێژوویی و چاره نووسساز بۆ کۆتاییهێنان به هه لومه رجه نامرۆڤانه کانی ئێستا و ئەوە پێنج مانگ زیاترە سەرەڕای سەرکوتکردنی خوێناوی حکومەت، بۆ ساتێکیش پشوویان نەداوە.
ئاڵای ناڕەزایەتییە بنەڕەتییەکان کە ئەمڕۆ لە لایەن ژنان، قوتابیان، مامۆستایان، کرێکاران و داواکاران و هونەرمەندان، پەلکەزێڕینەکان، نووسەران و گشت جەماوەری ستەملێکراوی ئێران لە سەرانسەری وڵات لە کوردستانەوە تا سیستان و بەلوچستان بەرزکرایەوە و بێ وێنەترین پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ خۆی ڕاکێشاوە ناڕەزایەتییەکە لە دژی توندوتیژی دژی ژنان و جیاکاریی جێندەری، نائەمنیی ئابووری بێکۆتایی، کۆیلایەتی هێزی کار، هەژاری و نەهامەتی و چەوساندنەوەی چینایەتی، چەوساندنەوەی نەتەوەیی و ئایینی، شۆڕشێکە لە دژی هەموو جۆرە ستەمکارییەکی ئایینی و نائاینی کە زیاتر کە لە یەک سەدەی ڕابردوو زیاترە کە،بەسەر ئێمە گشت خەڵکی ئێراندا سەپێنراوە.
ئەم ناڕەزایەتییە ژێرەو ژوورکەرە لە چوارچێوەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە گەورە و مۆدێرنەکان و سەرهەڵدانی نەوەیەکی نەدۆڕاوەوە سەرهەڵدەدەن کە بڕیاریان داوە کۆتایی بە مێژووی سەد ساڵ دواکەوتوویی و پەراوێزخستنی ئایدیالی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و ئاوەدان و ئازاد لە ئێران بهێنن.
دوای دوو شۆڕشی مەزن لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا، ئێستا بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە پێشەنگەکان – بزووتنەوەی کرێکاری، بزووتنەوەی مامۆستایان و خانەنشینان، بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، خوێندکار و لاوان و بزووتنەوەی دژ بە سزای لە سێدارەدان و هتد-ن لە ڕەهەندێکی جەماوەریدا و لە خوارەوەشەوە لە پێگەی کاریگەریدا دانراون لە ڕۆڵێکی مێژوویی و چارەنووسسازدا لە داڕشتنی پێکهاتەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتدا وەستاون.
بۆیە ئەم بزووتنەوەیە ئامانجی ئەوەیە بۆ هەمیشە کۆتایی بە پێکهێنانی هەر دەسەڵاتێک لە سەرەوە بێنێت و سەرەتای شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و مۆدێرن و ئینسانی بێت بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤەکان لە هەموو جۆرەکانی ستەم و هەڵاواردن و ئیستغلالکردن و ستەمکاری و دیکتاتۆرییەت.
ئێمە، ئەو ڕێکخراوە پێشەیی و دامەزراوە مەدەنییانەی کە ئەم مەنشورەمان واژۆ کردوە، بە گرنگیدان بە یەکڕیزی و پێکەوەگرێدانی بزووتنەوە و داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان و گرنگیدان بە خەبات بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی نامرۆڤانە و وێرانکەری هەبوو، ئەم لانی کەمی داواکاریانەی خوارەوە وەک فەرمانی یەکەم و دەرئەنجامی ناڕەزایەتییە بناغەییەکانی خەڵکی ئێران تاکە ڕێگەی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی نوێی، مۆدێرن و ئینسانی وڵات دەزانین و داوا لە هەموو مرۆڤە شەریفەکان دەکەین کە ئازادی و یەکسانی و ڕزگاری لە دڵیاندایە، هەر لە کارگەکانەوە تا زانکۆ و قوتابخانە و گەڕەکەکان بۆ سەر شانۆی جیهانی، بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەم کەمترین داواکارییانە.ئەوان لوتکەیەکی بەرزی ئازادییان هەیە.
١. ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم زیندانیانی سیاسی و قەدەغەکردنی بەتاوان کردنی چالاکییە سیاسی و سەندیکا و مەدەنییەکان و دادگاییکردنی ئاشکرای ئەو کەسانەی بەرپرسن لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان.
٢. ئازادی بێ کۆت وبەندی بیروڕا و ڕادەربڕین و بیرکردنەوە، ڕۆژنامەگەری، حیزبی، یەکێتیی ناوخۆیی و نیشتمانی و ڕێکخراوە جەماوەریەکان، گردبوونەوە، مانگرتن، ڕێپێوان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیای دەنگی و ڤیدیۆیی.
٣. هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی دەرچوون و جێبەجێکردنی هەر جۆرە سزای لەسێدارەدان و لەسێدارەدان و تۆڵەسەندنەوە و قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئەشکەنجەیەکی دەروونی و جەستەیی.
٤. ڕاگەیاندنی یەکسانی تەواوی مافەکانی ژنان لەگەڵ پیاوان لە هەموو بوارە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و خێزانیەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا، هەڵوەشاندنەوەی بێ مەرجی یاسا و فۆرمەکانی هەڵاواردن دژی پەیوەندی و مەیلی سێکسی و جێندەری، داننان بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەکان”LGBTQIA Plus”. بێ تاوان کردنی هەموو پەیوەندی و مەیلەکانی ڕەگەزی و پابەندبوونی بێ مەرج بە هەموو مافەکانی ژنان بەسەر جەستە و چارەنووسی خۆیان و ڕێگریکردن لە کۆنترۆڵی پیاوسالاری.
٥. ئایین بابەتی تایبەتی تاکەکانە و نابێت لە چارەنووس و یاسا سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی وڵاتدا بەشدار بێت.
٦. دەستەبەرکردنی سەلامەتی کار و ئاسایشی کار و زیادکردنی دەستبەجێی مووچەی کرێکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم کرێکارانی کارمەند و خانەنشین بە ئامادەبوون و بەشداری و ڕێککەوتنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ڕێکخراوە سەربەخۆ و سەراسەریەکانیان.
٧. هەڵوەشاندنەوەی یاسا و هەر تێڕوانینێک کە لەسەر بنەمای هەڵاواردن و چەوساندنەوەی نەتەوەیی و ئایینی بێت و دروستکردنی ژێرخانی پشتیوانی گونجاو و دابەشکردنی دادپەروەرانە و یەکسانی ئاسانکارییەکانی حکومەت بۆ گەشەکردنی ڕۆشنبیری و هونەر لە هەموو ناوچەکانی وڵات و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست و یەکسان بۆ فێربوون و فێرکردن هەموو زمانە باوەکانی کۆمەڵگا.
٨. هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەو ئۆرگانەکانی سەرکوت و سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت و بەشداری ڕاستەوخۆ و هەمیشەیی خەڵک لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات لە ڕێگەی شورا ناوخۆیی و سەرتاسەریەکانەوە. دەرکردنی هەر بەرپرسێکی حکومی و ناحکومی لە لایەن دەنگدەرانەوە لە هەر کاتێکدا پێویستە لە مافە بنەڕەتییەکانی دەنگدەران بێت.
٩. دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی هەموو کەسانیحەقیقی و یاسایی و دامەزراوە حکومی، نیمچە حکومی و تایبەتەکان کە بە تاڵانی ڕاستەوخۆ یان کرێی حکومەت موڵک و سامانی کۆمەڵایەتی خەڵکی ئێرانیان بردووە. ئەو سەروەت و سامانەی لەم دەستبەسەرداگرتنانە بەدەست هاتووە، پێویستە بەپەلە بۆ مۆدێرنکردن و ئاوەدانکردنەوەی پەروەردە، سندوقی خانەنشینی، ژینگە و پێداویستیی ناوچەییەکان و چین و توێژەکانی خەڵکی ئێران کە لە سەردەمی دوو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و ڕژێمی شاهانەدا بێبەش بوون و ئیمکاناتی کەمتریان هەبووە، خەرج بکرێت.
١٠. کۆتاییهێنان بە لەناوبردنی ژینگە، جێبەجێکردنی سیاسەتی بنەڕەتی بۆ گەڕاندنەوەی ژێرخانی ژینگەیی کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا لەناوچووە، و هاوبەشکردنی ئەو بەشانەی سروشت (وەک لەوەڕگە، سەیرانگا، دارستان و دامێنی گردەکان) کە لە شێوەی تایبەتکردنی مافە گشتیەکاندان .خەڵک لێیان بێبەش کراوە.
١١. قەدەغەکردنی کاری منداڵان و دابینکردنی ژیان و خوێندنیان جیا لە پێگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزان. دروستکردنی خۆشگوزەرانی گشتی لە ڕێگەی بیمەی بێکاری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەهێز بۆ هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە تەمەنی یاساییدا هەیە کە ئامادەن بۆ کارکردن یان ناتوانن کار بکەن. خوێندن و چاودێری تەندروستی بێ بەرامبەر بۆ هەموو مرۆڤەکان.
١٢. ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئاستە بەرزەکاندا لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای پەیوەندی دادپەروەرانە و ڕێزگرتنی یەکتر و قەدەغەکردنی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و هەوڵدان بۆ ئاشتی جیهانی.
لە ڕوانگەی ئێمەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی سامانی ژێرزەمینیی پۆتانسێل و ڕاستەقینە لە وڵاتدا و بوونی خەڵکێکی وشیار و بەتوانا و نەوەیەکی گەنج و تازە پێگەیشوتوو کە پاڵنەرێکی زۆریان هەیە بۆ چێژوەرگرتن لە ژیانێکی خۆش و ئازاد و خۆشگوزەران.دەتوانرێت دەستبەجێ ئەو لانی کەمی داواکاریانەی سەرەوە بەدی بهێنرێت
ئەو داخوازییانەی لەم مەنشورەدا هاتوونەتە ئاراوە، میحوەری گشتیی داخوازییەکانی واژۆکارانمان لەبەرچاو دەگیرێت و دیارە لە درێژەی خەبات و هاودەنگیماندا بە شێوەیەکی وردتر و وردتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەیی کارمەندانی پەروەردەو فێرکردنی ئێران
یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران
یەکێتی ڕێکخراوەکانی خوێندکارانی خوێندکارانی یەکگرتوو
سەنتەری داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ
سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای قامیشی شەکری هێفت تەپە
شورای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت
ماڵی ڕۆشنبیری ئێران (خەفا)
بەئاگاهاتنەوە
بانگەوازی ژنانی ئێران
دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گروپی پۆڵای میللی ئەهواز
ناوەندی بەرگریکارانی مافی کرێکاران
ئەنجومەنی پیشەیی کرێکارانی کارەبا و کانزاکانی کرماشان
کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان لە بنیاتنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان
یەکێتی خانەنشینان
شورای خانەنشینانی ئێران
ڕێکخستنی خوێندکارانی پێشەنگ
شورای خوێندکارانی بیری ئازاد لە ئێران
سەندیکای بۆیاخکارانی پارێزگای ئەلبۆرز
لێژنەی بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە ئێران
شورای خانەنشینانی ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی (بەستا)




گرنگی و پێگەی جاڕنامەی بیست ڕێکخراو.. وەرگێڕانی بۆ کوردی: کاوە عومەر

دیمانەی خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی لەبەرنامەی وەڵام

بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید ئامەدەکراوە

خەلیل کەیوان: شەوی سێشەممە ٢٥ی بەهمەن دەقێک لە ژێر ناوی جاڕنامەی لانی کەمی داواکارییەکانی سەندیکای کرێکاری و ڕێکخراوە مەدەنییە سەربەخۆکانی ئێران بڵاوکرایەوە کە دەستبەجێ کاریگەرییەکی بەرفراوانی لە میدیاکاندا هەبوو. ٢٠ ڕێکخراو لەوان شورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی پەروەردەکارەکانی ئێران، یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، شورای ڕێکخستنی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی نەوت، سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای قامیشی شەکری هەفت تەپە، دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گرووپی  نەتەوەیی پۆڵای ئەهواز ، هەروەها چەندین ڕێکخراوی خانەنشینان، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، خوێندکاران و قوتابیان، ژنان، و پەروەردەکاران واژۆیان کردووە. گرنگی و پێگەی ئەم میساقە چییە؟ بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە چ کاریگەرییەکی لەسەر کەشوهەوای سیاسی و گوتارەکان و پرۆسەی شۆڕش هەیە؟ فرەچەشنی و فرەیی ڕێکخراوە واژۆکارەکان چ تایبەتمەندییەکی پێبەخشیوە؟ ئه م مانیفێسته چ کاریگه ڕییه کی له سه ڕ یه کڕیزی ڕیزه کانی شۆڕش هه یه ؟

حەمید تەقوایی، بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە، کە بە دروشمی شۆڕش واتە ژن، ژیان، ئازادی، دەستپێدەکات،  هەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتایەوە ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیا و سۆشیال میدیادا هەبووە. پێویست و گرنگی بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە لەم خاڵەدا چییە؟ چۆن پەیوەندی نێوان ئەم جاڕنامەیە و شۆڕشی ئێستا ڕوون دەکەیتەوە؟

حەمید تەقوایی: بە بڕوای من بڵاوبوونەوەی ئەم مانیفێستە خاڵی وەرچەرخان و خاڵێکی بەرزە لە شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادیدا. ئەم جاڕنامەیە لە ڕاستیدا دروشمی ناوەندی ژن و ژیان و ئازادی لە بوارە جیاجیاکاندا دیاری دەکات و ڕوونی دەکاتەوە. دەڵێت ئازادی مانای چییە، مانای ڕزگاری ژن و یەکسانی نێوان ژن و پیاو چییە. چۆن ژیان بپارێزین، چۆن ستەم و چەوساندنەوە بوەستێنین، چۆن خۆشگوزەرانی دابین بکەین و هتدو.هتد. بە واتایەکی تر ناوەڕۆکی ئەم مانیفێستە لە ڕاستیدا مانای ڕوون و دیاریکراو و سیاسی و دەربڕینی دروشمی ژن ، ژیان ، ئازادییە. لەم ڕوانگەیەوە پێم وایە ئەم جاڕنامەیە مانیفێستی شۆڕشە. ڕاستە بە واژۆی بیست سەندیکا و ڕێکخراوی مەدەنی بڵاوکرایەوە، بەڵام کاتێک ناوەڕۆکەکەی لەبەرچاو دەگریت، کە زۆر گشتگیر و هەمەلایەنەیە تێدەگەیت کە لیستی داواکاری سەندیکای کرێکارانی سەندیکا جیاوازەکان نییە. ئەوە نییە کە سەندیکای کرێکاری جیاواز یان ڕێکخراوە مەدەنییە جیاوازەکان کۆبوونەتەوە و داواکارییەکانیان کۆکردۆتەوە و ئەمەیان بڵاوکردۆتەوە. ئەم مانیفێستە گوزارشت لە دیدگا و ئاسۆیەک و پێناسەیەکی قووڵی ئینسانی دەکات بۆ ئامانج و ئایدیالی شۆڕشی ئێستامان. لەم ڕوانگەیەوە پێویستە ئاڵای شۆڕش و مانیفێستی شۆڕش بێت، وە خاڵی وەرچەرخان و هەنگاوێکی گەورەیە  بۆ پێشەوە لە شۆڕشی  ژن،ژیان، ئازادیدا.

خەلیل کیوان: بەڵگەنامەکە ئاراستەی خەڵکی شەریف و ئازادی ئێران کراوە. قسەی بۆ کۆمەڵگا کردووە. بەڵام لە ناونیشانی بەڵگەنامەکەدا داواکارییەکانی سەندیکا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان هاتووە. ئایا ئەمە تەنیا بەڵگەنامەیەکی پیشەیی- مەدەنییە یان بەڵگەنامەیەکی سیاسییە؟

حەمید تەقوایی: بەڵێ واژۆکارانی میساقەکە ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنیەکانن و ئەمەش لایەنێکی گرنگی ئەم بەڵگەنامەیە، چونکە ئەمانە ڕێکخراون کە مێژوویەکی چەندین ساڵەیان هەیە، و هەندێکیان دەیان ساڵە، لە بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامیدان لە بوارێکی دیاریکراودا یان چوارچێوەی چینێکی دیاریکراو کە شەڕیان کردووە. ئێستا کە شۆڕش دروست بووە، ئەو ڕێکخراوانە کۆبوونەتەوە و بەڵگەنامەیەکیان پێشکەش کردووە، وەک وتم، بۆ خستنەڕووی ڕوانگەی شۆڕش، پێشبینی و چاوەڕوانییەکانی شۆڕش، داواکارییەکانی شۆڕش.

دەبینیت ناوی ئەم بەڵگەنامەیە ئاماژەیە بۆ لانی کەمی داواکاری پێشەی و مەدەنیە، بەڵام لە خودی دەقەکەدا دەڵێن تا ئەو کاتەی ئەمە سەرخانی سیاسی بێت، واتە کۆماری ئیسلامی لە دەسەڵاتدا بێت، ئەو داواکاریانە جێبەجێ ناکرێن . لە شوێنێکدا دەڵێن ئەو داواکاریانە “فەرمانی” شۆڕش و “ئەنجامی ناڕەزایەتییە بنەڕەتییەکانی خەڵکی ئێرانن”. بۆیە نووسەران خۆیان ئاگادارن کە ئەمە تەنها بەڵگەنامەیەکی پیشەیی نییە، بەڵکو بەڵگەنامەیەکە بەناوی یەکێتی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە ڵام ڕوو بە کۆمەڵگە و بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەیە.

ئەم جاڕنامەیە ڕزگاری لە دوو ئاستدا پێناسە دەکات و ڕوونی دەکاتەوە. لە ئاستێکدا قووڵتر دەبێتەوە و “نا” بۆ کۆماری ئیسلامی دیاری دەکات؛ وەک چۆن دین لە هەموو حکومەت داببڕدرێت، لەچارەنووسی سیاسی و یاسا و هتد، وەک هەموو ئۆرگانەکانی ستەم هەڵبوەشێنرێنەوە و دەسەڵاتدارەبکوژەکان دادگایی بکرێن و ئەو سامانەی کە بە دزی و تاڵانکردنی موڵکی گشتی کەڵەکە بووە، دەستی بەسەردا بگیرێت و بۆ سوودی خەڵک.بەکاریان بهێنن ئەمانە لە ڕاستیدا دەڵێن “نا” بۆ کۆماری ئیسلامی چی دەگەیەنێت.

لە لایەکی ترەوە بە ئیجابی دەڵێت چی بکرێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئازاد و یەکسان بێت؛ بۆ ئەوەی بتوانێت ژن ، ژیان ، ئازادی بپارێزێت و ماف و خواستی خەڵک بەدیبهێنێت. سەبارەت بە ئازادی بێ قەیدو شەرت، ئازادی ڕێکخراوبوون، حزبایەتی، خۆپیشاندان، مانگرتن و هتد دەڵێت. هەروەها هەندێک داواکاری خۆشگوزەرانی دەوروژێنێت، وەک خوێندنی بێبەرامبەر، چاودێری تەندروستی بێبەرامبەر، دابینکردنی ژیانی منداڵان سەربەخۆ لە داهاتی خێزان، ئاسایشی کار و زیادکردنی دەستبەجێی مووچە. باس لە نەهێشتنی ستەم و هەڵاواردنی نەتەوەیی و ئایینی و چینایەتی دەکات و داوای ڕێگریکردن لە لەناوچوونی ژینگە و دەستەبەرکردنی مافی پەلکەزێڕینەکان و هاوڕەگەزخوازەکان و هتد دەکات. هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی گشتگیر لەم بەڵگەنامەیەدا هاتووە. بۆیە هەم لە ڕووی ڕەخنەی بنەڕەتی لە دۆخی هەبوو و چ لە ڕووی وێنەی ئایدیاڵەکانەوە، پێم وایە ئەم بەڵگەنامەیە بە شێوەیەکی زۆر هەمەلایەنە ئەم دوو ئەرکەی بە باشی ئەنجام داوە و وەک خۆی وتی ئەمانە فەرمانەکانن لەم شۆڕشە، ئەو خواست و داواکاریانەی کە دەبێت بە سەرکەوتنی شۆڕش جێبەجێ بکرێن. ئەمانە داواکاریەک نین کە تەنانەت یەکێکیشیان لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامیدا جێبەجێ بکرێت و ئەو بەڵگەنامەیە لە پێشەکییەکەیدا ئەمە ڕادەگەیەنێت.

خەلیل کەیوان: میدیاکان سەبارەت بەم کارە وشەی “بێوێنە”یان بەکارهێناوە. شوێنی ئەم ژمارەیە لە ڕێکخراوەکان و پێکهاتە هەمەچەشنەکەی ئاماژەیە بۆ ئیرادە و هەوڵێکی بەهێز بۆ یەکخستنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و کێشانی یەک ئاسۆ. دەزانن زیاتر لە ٥٠ ڕێکخراو بانگەوازی ناڕەزایەتی هاوبەشیان بۆ ٢٧ بەهمەن بڵاوکردۆتەوە. بڵاوکردنەوەی مانیفێستەکە لە سەروبەندی ٢٧ی بزووتنەوەی بەهمەن مانای چییە؟ ئەمانە چۆن پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و چۆن کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە؟

حەمید تەقوایی: لە شۆڕشدا ئێمە لەبەردەم دوو جۆر ڕێکخراو و گردبوونەوە و دامەزراوەی شۆڕشگێڕانەداین، دەستەیەک ئەوانەن کە بەرهەمی ئەم شۆڕشەن، یان دەکرێ بڵێین ئەو ڕێکخراو و کۆبوونەوانەن کە لە شۆڕشەوە سەریان هەڵداوە، وەک ئەو پەنجا ڕێکخراوەی کە باست کرد. ڕێکخراوەکانی لاوان و خوێندکاران و پزیشکان و ژنان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا کە داوای ٢٧ بەهمەنیان کردووە. پێشتر بانگەوازی هاوشێوەیان کردبوو، بۆ نموونە بۆ ١٤ تا ١٦ی ئازەر و ٢٩ بۆ ٣٠ی ئازەر و خۆشبەختانە ژمارەی ئەو کۆبوونەوانە زیادی کردووە. ئه مانه ڕێکخراو و کۆبوونه وه کانن که له ناو دڵی شۆڕشدا پێکهێنراون و ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان له شۆڕشدا هه بووه و به رده وامن.

دەستەی دووهەمیش ئەو ڕێکخراوانان کە لە ماوەی ساڵانێک و بەشێکیشیان دەیان ساڵەی خەبات دژی کۆماری ئیسلامی پێک هاتوون. ئەمانە ئیرادەدار و شارەزان. کۆمەڵەی یەکەمی ئەو ڕێکخراوانەی لەناو شۆڕشەوە سەریان هەڵدا، هەرچەندە ناوی ڕاستەقینە و ڕەوان و چالاک و کاریگەرن، بەڵام بەهۆی بارودۆخی شۆڕش و هەلومەرجی ئەمنیەوە، نهێنین و هەڵسوڕاوەکانیان ناناسرێن. بەڵام ئەو ڕێکخراوانەی ئەم جاڕنامەیەیان دەرکردووە، ڕێکخراوی ناسراو و متمانەپێکراون، چەندین ساڵە چالاکن و زۆرێک لە سەرکردە و چالاکوانەکانیان زیندانی کراون، هەندێکیان تا ئێستاش لە زینداندان و لە هەر حاڵەتێکدا، سەرقاڵی بوون ململانێیەکی بەردەوام لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. بەشێک لە داواکارییەکانی میساقەکە لە شەڕە جۆراوجۆرەکاندا وروژێنراون، بۆ نموونە لە یەکی ئایار و ٨ی مارسدا. ئەم ڕێکخراوانە بەم ڕابردوو وکارنامە دەوڵەمەندە هاتوونەتە پێشەوە. ئەمانە ئەو ڕێکخراوانەن کە لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییە حەق و ئازادیخوازەکانی ناو کۆمەڵگەی ئێراندا سەریان هەڵداوە، خاوەنی ئەزموون و مێژوویەکی زۆرن. ئەمانە دەبێ بە بڕبڕەی پشتی شۆڕش هەژمار بکرێن. شۆڕشی ژن ، ژیان ،ئازادی لەسەر شانی ئەو دەزگا و ڕێکخراوانە دروست بووە. بۆ نموونە لە ساڵانی ڕابردوو و بە گشتی لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بزووتنەوەی کرێکاری زۆرترین مانگرتنی هەبووە، تۆماری مانگرتنی هەبووە و دەزانن کە هەفت تەپە لە جیهاندا بە پایتەختی مانگرتن ناسراوە. ئێستا هەفت تەپە یەکێکە لە واژۆکارانی ئەم جاڕنامەیە.

بە واتایەکی تر، سەرمایەیەکی خەباتگێڕی، ئامراز و دەسەڵاتێک کە لە ماوەی دەیان ساڵ خەباتدا پێکهاتووە، لە پشت ئەم جاڕنامەدایە و بەم مانایە، جاڕنامەکە لە قووڵایی کۆمەڵگەوە سەری هەڵداوە، دەنگی لە قووڵایی شۆڕشەوە بەرز دەبێتەوە و نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی ئێران دەکات.

بە بڕوای من ئەم دوو جۆرە ڕێکخراوانە کە لە شۆڕشەوە سەریان هەڵداوە، و ئەو ڕێکخراوانەی کە مێژوویەکیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، دەتوانن لە دەوری ئەم جاڕنامەیە کۆببنەوە، ئێستا ئەم بزووتنەوەیە دەستی پێکردووە. هیوادارم ئەم جاڕنامەیە یەکەمجار لە لایەن زۆرترین ڕێکخراوی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتییەوە پاڵپشتی بکرێت و دووەمیش ئەو ڕێکخراوانەی لە شۆڕشەوە سەریان هەڵداوە پەیوەندی پێوە بکەن و بەم شێوەیەش ئەو یەکگرتووییەی کە هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن واقیعییە و لەسەر زەمینە، لە قوڵایی کۆمەڵگەوە.لە ناخی ململانێی مەیدانی و شەقام و ناڕەزایەتییە جۆراوجۆرەکاندا، گۆڕەپانێک پێک بێت و ببێتە دەسەڵاتێک کە بە هەموو شێوەیەک زامنی سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە بکات.

خەلیل کەیوان: ئەم جاڕنامەیە بە ١٢ بڕگە بڵاوکراوەتەوە. هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ ناوەڕۆکی داواکارییەکانی چییە؟ تایبەتمەندی و گرنگی ناوەڕۆکەکەی چییە؟

حەمید تەقوایی: ناوەڕۆکی جاڕنامەیە لە دوو لایەنەوە گرنگە. لایەنێک بریتییە لە گشتگیربوونی. من هیچ بەشێک لە کۆمەڵگا ناناسم کە داواکارییەکەی لەم جاڕنامەدا دەرنەبڕێت. لایەنی دووهەم ڕادیکاڵبوون و مرۆڤایەتی و ماکسیمالیزمی داواکارییەکانییەتی. ئایدیاڵە. وەک وتم ئایدیاڵەکانی ژن ، ژیان ، ئازادی لە شێوەی خواست یان ئامانج یان بەپێی خودی جاڕنامەکە فەرمانەکانی شۆڕش لەمجاڕنامەیەدا خراوەتەڕوو.

لە ڕووی گشتگیرییەوە دەبینین کە داواکاری کرێکاران و مامۆستایان و خانەنشینان لەم جاڕنامەیەدایە، باس لە مافی منداڵان دەکات، باسی ئازادی ژنان دەکات، مافی کۆلکەزێڕینەکان و LGBQ بەرز دەکاتەوە، داوای ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی گشتی دەکات.هەروەها داواکاری شۆڕشگێڕانەی  هەمووجەماوەری دژی حکومەت بەرزدەکاتەوە، وەک بەتاوان کردنی چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکان ڕابگیرێت، هەموو زیندانییەکان ئازاد بکرێن، سزای لەسێدارەدانمان نەبێت، هەموو دەزگاکانی سەرکوت هەڵبوەشێنرێنەوە، هتد. لەم ڕوانگەیەوە پێموانییە بەشێک لە کۆمەڵگا هەبێت لێرەدا داواکاری و داخوازییەکانی خۆی نەبینێت. لێرەدا بزووتنەوەی دادگاییکردن نوێنەرایەتی دەکرێت، بزووتنەوەی ژینگەپارێزی نوێنەرایەتی دەکرێت، بزووتنەوەی پەلکەزێڕینەکان، بزووتنەوەی کرێکاری، مامۆستایان، بزووتنەوەی خانەنشینان، ژنان و هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بە یەک وشە، ئەمڕۆ بەناو لەسەدا کان٩٩ .

لەم جاڕنامەدا داواکارییە ڕەواکانی خۆیان دەبیننەوە. لە ڕاستیدا ٩٩٪ی کۆمەڵگا بەم جاڕنامە داوانامەی خۆیان لە دژی فەرمانڕەوای لەسەدا یەکە مفتەخۆرەکان ڕادەگەیەنن. ئەم جاڕنامەیە دژی چەوساندنەوەی چینایەتییە و باس لە هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی کرێکاری دەکات. باس لەوە دەکات کە خەڵک ڕاستەوخۆ بەشداری لە چارەنووسی خۆیان بکەن و خۆیان لە شوراکاندا ڕێکبخەن و هەرکاتێک بیانەوێت بتوانن هەر بەرپرسێک لە کارەکانیان دووربخەنەوە. واتە جەختکردنەوە لەسەر دروشمی ئیدارەی شورایی کە کرێکارانی هەفت تەپە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەرزیان کردەوە و لە کۆمەڵگادا پێشوازییەکی باشی لێکرا. ئەم ڕێکخراوە شورایانە تەنیا لە بزووتنەوەی کرێکاری یان ئەم بزووتنەوەیە یان ئەو بزووتنەوە سنووردار نین، بەڵکو هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە. شوراکان فۆرمێکی دیاریکراوی ڕێکخستنی جەماوەری خەڵکە کە نیشان دەدات کۆمەڵگا، لەسەدا ٩٩، چۆن دەبێت خۆیان لە ڕێکبخەن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی چارەنووسیان بکەن. بۆ بەدیهێنانی دروشمی ژن ، ژیان ، ئازادی بە شێوەیەکی کردەیی و ئەرێنی، لێدانی ڕیشەی تەواوی نەزمی هەبوو. هەر بەم ئامانجانەشە کە جاڕنامەکە نووسراوە و بە باشی نوێنەرایەتی ئەمە دەکات.

بەکورتی گرنگی جاڕنامەکە لە دوو لایەنەوەیە، یەکێکیان ئەوەیە کە گشتگیرە و داواکارییە حەقەکانی هەموو چین و توێژەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و کۆمەڵگای ستەملێکراو لەخۆدەگرێت و ئەوەی دیکەشیان ئەوەیە کە زۆر مرۆڤدۆستانە، ڕادیکاڵ، مۆدێرن، شارستانی و هاوچەرخ و لە هەردوو لایەنەوە ڕەنگدانەوەی باشی هەموو ڕووخساری شۆڕشی، ژن ژیان  ئازادییە و ئاڵای ئەم شۆڕشەیە.

خەلیل کەیوان: کاریگەری ئەم بەڵگەنامەیە لەسەر پرۆسەی شۆڕش و بەهێزبوونی چییە؟ پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەڵتەرناتیڤی سیاسی و داهاتوودا چییە؟

حەمید تەقوایی: ماوەیەکی زۆرە لەلایەن حزب و هێزەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە باس لەوە دەکرێت کە یەکڕیزی گرنگە و لەڕاستیدا یەکڕیزی ڕیزەکانی خەڵک بە کلیلی سەرکەوتنی شۆڕش دەزانن، بەڵام کۆی گشتی مەسەلەکە ئەوەیە کە یەکێتی لەبارەی چییەوەیە؟ لێرەدا کلیلەکە دەخەینە ڕوو. یەکگرتنبە وتنەوەی یەکڕیزی  یەکڕیزی و هەموو هێزەکان پێکەوە بن، ناگاتە هیچ شوێنێک. یەکگرتوویی تەنیا دەتوانێ لە دەوری قووڵترین ئارەزووی ئینسانیەکان ڕووبدات چونکە هەشتا و حەوت میلیۆن کەسی ئێران، هەرچەندە خاوەنی ئایین و نەتەوەی جیاواز و ڕەگەزی جیاواز و ئاراستەی سێکسی جیاواز و پێگەی کۆمەڵایەتی و چینایەتی جیاوازن، بەڵام لە یەک شتدا یەکگرتوون، ئەویش ئەوان هەموویان ئینسانن و وەک هەموو خەڵکی جیهان دەیەوێت  لەگەڵ یەک یەکسان بن و کەرامەتی ئینسانیان هەبێت. هەر بۆیە دروشمی ژن ژیان  ئازادی بۆتە ئایکۆنێک، هێمایەکی جیهانی. هەموو خەڵکی جیهان لە بەردەم شۆڕشی ئێراندا کڵاوەکانیان دادەکەنن و ئەم شۆڕشە بە شۆڕشی خۆیان دەزانن چونکەئینسان دۆستانەیە. جاڕنامە نوێنەرایەتی و بەرزکردنەوەی خواست و ئایدیاڵە قووڵەکانی ئینساانیەکانی جەماوەری خەڵکی دەکات و هەربۆیە بە تاکە ڕێگەی دروست و کردەیی و ڕاستەقینەی یەکخستنە.

ئەگەر گرنگی بە باس و بۆچوونەکانی تر بدەیت سەبارەت بە یەکگرتوویی و یەکگرتن، هیچ شتێک لە تەوەری یەکڕیزیدا نابینیت. لەسەر ئاستی گشتی باس لە یەکڕیزی دەکرێت دژی حکومەت و بۆ ڕووخاندنی. بەڵام خاڵی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە تێگەیشتن و مەبەستمان لە حکومەت و ڕووخاندن چییە. لە جاڕنامەکەدا هاتووە کەدەڵێت بمرێت خامنەیی بە واتای مردنی تەواوی سیستەم و ڕووخانی سیستەمەکە بە ڕوونی مانای ئەوەیە کە من لە سەرەوە ڕوونم کردەوە. هەروەها لە جاڕنامەکەدا بە تایبەتی و بە ڕوونی دروشمی ناوەندی ژن، ژیان، ئازادیی هاتووە. واتە ئازادی، مانای ژیانە، بە مانای یەکسانی ژن و پیاو و بەم شانازییە دەتوانێ میحوەر و ئاڵای یەکگرتوویی بەشێکی بەرفراوانی کۆمەڵگا بێت. جاڕنامه ده توانێت خه ڵکی پارێزگا سنوورییه کان به تاران، شیراز، ئیسفههان و هه موو شوێنێک به ئێرانییه کانی تاراوگه وه یه ک بخاته

 لەسه ر بنه مای میحوەرێک که به ڕاستی یه کگرتوویی زامن ده کات و به هێزتری ده کات و سه قامگیری ده کات. بە بڕوای منجاڕنامە ٢٠ ڕێکخراو پایەیەکی گرنگی یەکڕیزی و هاوپشتی و سەرکەوتنی شۆڕشی ئێستایە.

١٥ی شوباتی ٢٠٢٣، ٢٦ی بەهمەن ١٤١٠

سوپاس بۆ ئەمیر تەوەکولی بۆ نوسینەوەی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە




ئێوارانە ١٧.. سەردار جاف

ئێوارەيە و

کوێرێک دەڕوانێتە ئاوابوونی خۆر

بە دووی مەنزڵێ وێڵە

نازانێ سۆراغی چی دەکا

دار عەساکەی بە دەم گوژم و لرفەی زريانەوە لووش دەدرێ

کنەی کوچە و گوزەرەکانی شار دەکا

عەوداڵی ژوورێکی تەنيایی و کوخێکە

تێيدا ئارامی و ئۆخەی بدرێ

ديقەتی قاقای ماڵە دەوڵەمەندەکان دەدا

وڕک و گريانی بۆ سەرخەوێکی ديکەی تاريکييە

مينا متبوونی شەپۆلەکانی دەريا

سينە کڵپە بە جؤش و خرۆشەکان کپ و خەفە دەکاتەوە

ئاوابوونێ تۆمار دەکا

ئولفەتگرێکی مەنفايە و دەيەوێ بگەڕێتەوە بۆ نيشتيمانە تازەکەی

وڵات بەرەو وارێکی نوێی راپێچکردووە

قوڵپی گريانی دێ و

لە ناساغێکی چاو ساغ دەچێ

بەس لە شەوارەیی لای شەولا و شەوبا و شەوگەڕ سوکنایی گرتووە

سمفۆنيايەک دەخوڵقێنێ

نۆتەکانی لە توانەوەی رۆحی من دەچێ

هەر بە زوویی

لە بەردەم چرايەکی شەهلایی

رۆحی گرياناوی بەدەم خەندەوە

دەداتە پرمەی گريان

لە ترۆپکی شکۆمەندی خەفەوە دەبێ

بەرەو تەوژمە تارەکانی نمە بارانێ هەڵەچێ

دەنگی يار دەبێتە نەرمە ئاونگ

کەپرێک لە بۆن و چيمەنێ لە ئاورشمين

نرکە و نزولەی پاڕانەوە

خەونێکی کەرنەڤاڵييە

سەوز سەوز هەموو رۆژێ خۆ دەنوێنێ و

دەبێتە سەمای شين شين

دەزانی خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

ئەڵمانيا

٢١/٢/ ٢٠٢٣




کوشتنی نیشتمان.. شيعر: نزار قبانی.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

….نیشتمانم ،

بڕیارم یا بە”سەفەر کردن” بتکوژم

و

بیتاقەم دابین کردوە

ماڵ ئاواییم لە جۆگە و درەخت و ئەرخەوانەکان کردوە

و

وێنەی نیشتمانەکەم خستۆتە گیرفانم

ئیمزای مانگ

و

سیمای خۆشەویستەکەم

و

بۆنی بارانم بردوە

دڵم لە لاتە

و

تۆش نیشتمانم لەسەر بەردێک خەوت لێکەووتوە

تۆ ئەو نیشتمانەی

لە نووسین و قەسیدە و دەقە شانۆییەکانا

هەردەم وای لە سەفەرا

ئەی ئەو نیشتمانەی

لە نەخشە و بیتاقە و سروودەکانی قوتابخانە

هەردەم وێنەت گیراوە

ئەی ئەو نیشتمانەی کە :

لە نێوان دانی حوکمڕانی و میراتی و “میر” نشینیا

ئابڵۆقە دراوی

لەناو هەموو ناو و هێمای ئیشارەتکردن و سەرسوڕمانا

ئابڵۆقە دراوی

ئەی ئەو نیشتمانەی :

بۆ ڕازی کردنی سوڵطانەکان

شاعیرەکان برژانگی دەستکرد

ئەخەنە سەرچاوی شیعرەکان

هەوادارە بەڕێزەکان :

من بێ لایەنم

“ڕۆمان”ە کان بۆم ناگونجێن

و

جلەکانم ڕەنگاوڕەنگە

و

ڕۆڵی من ” مەحاڵە”

دەرهێنان چ سوودێکی نەماوە

بڵندگۆکان چ سوودێکیان نەماوە

نە شیعر و نە وەزنە شیعرییەکان

چ سوودێکیان نەماوە

لێم ببورن هەوادارە بەڕێزەکان

گەر بیرەوەری

و

نووسین و پەنجەکانم لێ وون بوو بێ

و

ناوی شەقامەکانم لە بیر چوو بێ

كوشتمیت ئەی نیشتمانە ڕاکشاوەکەی

سەر مۆر و پولی پۆستەکان

و

ئەسپە مانگرتوەکەم لە حیلانن”نەعرەتە” سەربڕی

ئەی نیشتمان : کوشتمیت

و

بۆم دەرکەوت “من” کوژراوەکە بووم

هەودارانی بەڕێز….

داوای لێبوردن ئەکەم




گەندەڵی، توێژی بۆرژوازی گەورە و پەیوەندیی بە سەرمایەی کۆمەڵایەتییەوە لە عێراقدا.. موئەیەد ئەحمەد

لەگەڵ داگیرکردنی عێڕاق لە لایەن ئەمریکاوە و ڕووخانی ڕژێمی (بەعس) و دامەزراندنی “دەسەڵاتی هاوپەیمانی کاتی” لەژێر ئیدارەی (پۆڵ بریمەر) فەرمانڕەوای دانراو لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا، و پاشان “ئەنجومەنی حوکمڕانی”، هەروەها بە درێژایی ماوەی داگیرکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکیـیەکان و حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی ئەو ماوەیە و دواتری و تا ئێستاش، سیاسەتی ئابووریی فەرمی هێزە داگیرکەرەکان و ڕەوتی بۆرژوازی ئیسلامی و ناسیۆنالیستی دەسەڵاتدار، گۆڕینی ئابووری سەرمایەداری بووە لە عێراق بۆ ئابوورییەکی سەرمایەداریی نیولیبراڵ و چەسپاندنی بە شێوەیەکی قووڵ و هەمەلایەنە و خێرا.

لە ماوەی “دەسەڵاتی هاوپەیمانی کاتی” و ئەنجوومەنی حوکمڕانیدا، (پۆڵ بریمەر) سەد بڕیاری دەرکرد کە بەشێکی زۆریان ڕێکاری ئابووری بوون بۆ ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییە لە ئابووری عێراقدا. بەشێک لەو فەرمانانە جێبەجێ نەکران، بەهۆی بوونی ئۆپۆزیسیۆن بەرامبەریان و ترس لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەماوەریی بە دژیان. لەنێو ئەم بڕیارانەدا دەرکردنی “یاسای وەبەرهێنانی بیانی” لە لایەن ئەنجومەنی حوکمڕانییەوە لە (٢٠ی ئەیلولی ٢٠٠٣)دا، بوو، کە بەپێی ئەو بڕیارە “هەموو ئەو دامودەزگایانەی کە دەوڵەت خاوەنداریـیەتیان دەکات، دادەنرێن بۆ فرۆشتن و بەتایبەتکردن…” .

ئەمە، و حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق درێغییان نەکرد لەوەی کە هەموو ئەو سیاسەت و یاسا و ڕێکارانەی کە بۆرژوازی ئەمریکی و ڕۆژئاوایی پیادەیان کردبوو بۆ چەسپاندنی سەرمایەداریی دارایی (مالی) نیۆلیبراڵ (Neoliberal financialised capitalism) لە وڵاتەکانیاندا و لە ئاستی جیهانیدا لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیە پێش داگیرکردنی عێراق و دەکران بگۆێزرینەوە بۆ عێراق بیانگۆێزێتەوە و جیبەجێیان بکات لەم وڵاتدا. لەوانە، ئەزموونەکانی تایبەتکردنی پیشەسازی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییە گشتیەکان، لابردنی قەید و بەند لەسەر نرخی کاڵاکان، دامەزراندنی سەربەخۆیی بانکی ناوەندی، دەرکردنی یاسای بانکەکان، کردنەوەی “بانکە ئیسلامییەکان”، کەمکردنەوەی بودجەی سیستەمی پەروەردە و تەندروستی گشتی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تر، و تێکشکاندنی دەسەڵاتی سەندیکا و ڕێکخراوە کرێکارییەکان.

لەم ڕاستایەدا، “هەر لە یەکەم ڕۆژی داگیرکارییەوە، بەشێوەیەکی سیستماتیک، کار کرا بۆ کردنەوەی بازاڕی عێراق بە فراوانی، بۆ هاوردەکردنی سەرجەم کەرەستەی کشتوکاڵی و پیشەسازی، بە بیانووی دابینکردنی کەلوپەل بۆ عێراقییەکان، هاوکات لەگەڵ زیادکردنی مووچە و دروستکردنی مەفاهیمی بەکاربردن و گۆڕینی کۆمەڵگا بۆ کۆمەڵگەیەکی بەکاربەر (استهلاکی). وە بۆ سەقامگیرکردنی ئابووری ڕەیع (رینت)، هیچ هەوڵێک بۆ نۆژەنکردنەوە و دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ئابووری، پیشەسازی، کشتوکاڵی و خزمەتگوزاری گشتی نەدرا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق پێداگرییان لەسەر ڕێگریکردن لە وەبەرهێنانی حکومەت لە پرۆژەکانی کەرتی گشتیدا کرد…” . جگە لەوەش دەسەڵات بە ئەنقەست کاری کردوە لەسەر دروستکردنی قەیران سەبارەت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دەوڵەت وەک ئاو، کارەبا، تەندروستی، پەروەردە و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمەش وەک بەشێک لە هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی خۆشباوەڕی و پڕوپاگەندەی سیاسی بۆ بە تایبەتکردنی ئەو دامەزراوانەی حکومەت کە ئەم خزمەتگوزارییانە دابین دەکەن.

لە (حکومەتی ئەیاد عەلاوی)ەوە تا حکومەتەکانی (جەعفەری) و (مالیکی) و (عەبادی) و (عەبدالمەهدی) و (کازمی) و حکومەتی ئێستای (محەمەد شیعاع ئەلسودانی) لە پیادە کردنی ئەم سیاسەت و ڕێبازە نەوەستاون و ناوەستن.

حیزبە بۆرژوازییە ناسیۆنالیستەکانی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان تەنانەت پێش ڕووخانی ڕژێمیش دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی سیاسەتە ئابوورییە نیولیبراڵییەکان، بەڵام نەیانتوانی بە قەبارەیەکی فراوان و هەمەلایەنە پەرەیان پێبدەن هەتا دوای ئەوەی کە دەرگاکان بە فراوانی کرانەوە بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت لەسەر بنەمای پشکی تائیفی و قەومی، و تاڵانکردنی ئاشکرای پشکی هەرێم لە لایەن ئەو دوو حزبە گەندەڵە میلیشیاییەی لەسەر حوکمن، (پارتی) و (یەکێتی).

ئەوەی لێرەدا پێویستە ئاماژەی پێبدرێت، ئەوەیە کە هێزەکانی ڕژێم لە هەموو قۆناغەکاندا و لە هەموو ئەو هەلومەرجە سیاسی و ئەمنییە کارەساتبارانەی کە عێراق پێیدا تێپەڕیوە، جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانەیان درێژەپێداوە، لە کاتی شەڕەکانی هێزەکانی ئەمریکا، شەڕی تایفەگەری، ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان، شەڕی (داعش) و داگیرکردنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق. هەموو ئەمانە بە هەماهەنگی سیستماتیک و ملکەچ بوون بۆ مەرجەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە بە ئامانجی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم سەرمایەداریی بازاڕی ئازاد لە عێراق و “داڕشتنەوەی ئابووری” بەو پێیە.

هێزەکانی ڕژیم و لایەنگرانیان لە وڵاتانی ئیمپریالیستی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیان درێژەیان بەم هەڵمەتەی “داڕشتنەوەی ستراکچەری ئابووری”دا لە عێڕاقدا لە دوو دەیەی ڕابردوودا، و سیاسەت و پڕۆژەی یاساییان خستۆتەڕوو و جێبەجێیان کردووە، کە دواترینیان “لاپەری سپی”یە لەم ڕووەوە. ئەم هێزانە و بەرگریکارانی سەرمایە و سەرمایەداری، لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە ناسیۆنالیست و ئایینی و نیولیبراڵەکان و تەنانەت بەشێک لەوەی کە خۆیان بە چەپ ناودەبەن، هەروەها ڕەوتە فیکریـیە بۆرژوازییەکان و ڕۆشنبیرانی ئەم چینە، هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە بۆ “دووبارە داڕشتنەوەی سترکچەری ئابووری”، هەڵمەتی پڕوپاگەندەیی بەردەوامیان دژی سۆسیالیزم و یەکسانی ئابووری نێوان هاووڵاتیان دەستپێکرد کە ئێستاش بەردەوامە. هەموو ئەمانە بەو بیانوەی کە مۆدێلی ئابووری سەرمایەداری نیولیبراڵ باڵادەستە لە ئاستی جیهانیدا، و گوایا “سیستەمی سۆسیالیستی” نەیتوانیوە گەشەی ئابووری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت، دیارە مەبەستیشیان لەم سیستمە “سەرمایەداری دەوڵەتی” بلۆکی ڕۆژهەڵات و ڕژێمی فاشیستی بەعسە لە عێراق.

ڕاوێژکارە ئابورییە فەرمییەکانی ڕژیم و ئەو بەشە لە ئابووریناسەکانی بۆرژوازی کە نوقمی ملکەچی سیاسەت و مۆدێلەکانی ئابووریی سەرمایەداری نیولیبراڵن، دەستیان کرد بە تەپڵ لێدان بۆ ئەم گۆڕانکارییە ئابوورییە سەرمایەدارییە نیولیبراڵیە و ئەم هەڵمەتانە بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بازاڕ و لە ئەنجامدا لەبەردەم سەرمایەی تایبەت و جووڵەکەیدا بەجۆرێک کە پابەندی هێچ قەیدوبەندێک نەبێت. ئەوەی کە چی ڕوودەدا لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی سەرمایە و گەشەی ئابووری سەرمایەداری لە عێراقدا بەپێی ئەم مۆدێلە نوقمبووە لە گەندەڵیدا و کاریگەرییە کۆمەڵایەتییە وێرانکەرەکانی لە هەژاری و زیادبوونی بێکاری و تێکچوونی گوزەران و باری تەندروستی و پەروەردەیی زۆرینەی دانیشتووان، نەبووە و نابێتە هۆکاری نیگەرانی بۆ ئەوان، چونکە وێنەی خۆشخەیاڵی باو لە نێوانیاندا، یان باشتر بڵێین ئەو وێنەیەی کە دەیانەوێت جەماوەری پێ فریوو بدەن، سەبارەت بە گەشەی ئابووری سەرمایەداری، بەدەرە لە ناکۆکیـیەکان، ئەوان دەیانەوێت وامان تێبگەیەنن کە ئەم جۆرە گەشە ئابوورییە خۆی توانای سەرکەوتنی هەیە، لە ڕێگەی میکانیزمی بازاڕ و ئازادکردنی دەستی سەرمایەوە، بەسەر ئەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتییە “نەگەتیڤانەی” کە لە ئەنجامی ئەوەوە دروست دەبن.

سەبارەت بە گەندەڵی بەربڵاو لە تەواوی ستراکچەری سیستمی پشکپشکێنە، و کاریگەرییە وێرانکارەکانی لەسەر ئابووری و ژیان و گوزەرانی زۆرینەی دانیشتوان، ئەو ئابووریناسە بۆرژوازیـیانە، گەندەڵی بە دیاردەیەکی نەخوازراوی لاوەکی ناودەبەن کە گوایا دەتوانرێت تێپەڕێنرێت لە پرۆسەی ئەنجامدانی گەشەی ئابوری و چەسپاندنی بناغەکانی سەرمایەداری بازاری ئازاد. لەم ڕاستایەدا ئاماژە بەوە ئەدەن کە سەرمایەداری و بنکە کۆمەڵایەتییەکەی لە بۆرژوازی ناوەنجی (متوسط) بە شێوەیەکی سروشتی “دیموکراسی”یە! بۆیە سیستەمە ئابوورییەکە خۆی میکانیزم بۆ لێپرسینەوە دەڕەخسێنێت و دەسەڵاتی “هەڵبژێردراوی خەڵک”! بە تێپەڕینی کات سنوور بۆ نەخۆشی گەندەڵی دادەنێ. پاساویان بۆ سەرمایەداری نیولیبراڵ و گەندەڵی و ئاسەوارە وێرانکەرەکانی، کە خەسڵەتی لێکهەڵپیکراون لەگەڵ ئەم سەرمایەداریـیە کۆنکرێتە لە عێراق، وتنەوەی هەمان ئەو قسە پوچ و خوڕافاتانەی بۆرژوا ئیمپریالیست و لیبراڵ و بەرگریکارانی سەرمایەداری سەردەمە کە لە سەرەوە ئاماژم پێدان، بەبێ هیچ باسکردنێکی ئەو ڕاستیە کە سەرمایەداری، بە دانپێدانانی هەندێک لە ئابووریناسە بۆرژوازییەکان خۆیان، قەیرانێکی کارەساتباری خوڵقاندووە کە خەریکە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی ئەکات لە ڕیگەی هەژاری و نابەرابەری بێ ئەندازە و جەنگ و ماڵوێرانی و هەڵکشانی فاشیزم و کارەساتی ژینگەیی وێرانکەر.

یادەوەرییەکانی تێپەڕاندنی یاسای بە تایبەتکردنی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت هێشتا لە بیرنەچوونەتەوە کە چۆن پەرلەمانی عێراق، واتە ئەوەی پێی دەوترێ پەرلەمانی “هەڵبژێردراوی گەل”!، ویستی لە ساڵی (٢٠١٨)دا ئەم یاسایە تێپەڕێنێت لە ڕیگەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەتیـیەوە کە بەپێی ئەو ئەجیندەیە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لە ڕیگەیەوە ئەبێت واتە لە ڕیگەی “کۆمپانیایەکی نیشتیمانی”وە دەبێت و بەشیوەیەک لەسەدا (٩٠)ی داهاتەکانی دەگوازرێتەوە بۆ دەوڵەت لە شێوەی باج و ڕێگەی تری پڕ پێچوپەنای نیولیبراڵانە لە بواری بە تایبەتکردندا. ئەم یاسایە، کە (برێمەر) نەیتوانی بیسەپێنی، کەچی پەرلەمانی عێراق، دوای (١٥) ساڵ، دەرفەتی قۆستەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەسەندی بکاتەوە و بیسەپێنی بە سەر جەماوەردا. دادگای فیدراڵی بە بیانووی ئەوەی کە یاساکە نادەستوورییە، ڕەتیکردەوە، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی ڕەتکردنەوەکە ئەنجامی ترسی ئەم دامەزراوەیە و ترسی هێزەکانی ڕژیم بوو لەوەی کە جێبەجێکردنی یاساکە ناڕەزایەتی جەماوەریی لێ دەکەوێتەوە.

بە کورتی، گەورەترین هێرش بۆ سەر هەلومەرج و ژیان و گوزەرانی جەماوەر لە عێراق لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لە ڕێگەی سیاسەتی ئابووریی فەرمی ڕژێم و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانییەوە ئەنجام دراوە، کە جگە لە سیاسەتی ئابووری نیولیبراڵ و دامەزراندنی مۆدیلە ئابووریەکەی شتیکی دیکە نەبووە. ئەو مۆدیل و سیاسەتە ئابوریانەی کە زۆرێک لە کۆمەڵگاکان و وڵاتانی وێران کرد و گەورەترین هێرشی بەرێخست بۆ سەر ژیان و گوزەرانی پرۆلیتاریای جیهانی کە ئێستاش بەردەوامە. سەرمایەداری نیولیبرالی جیهانی لە بنەڕەتدا و هەر لە دەستپێکیەوە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، وەک وەڵامێک بۆ قەیرانی سیستەمی سەرمایەداری سەریهەڵدا، و ئامانجی چڕکردنەوەی چەوساندنەوەی کرێکاران و کەمکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی و بژێوی چینی کرێکاری جیهانی بوو، و ئامانجی ڕاکێشانی بژێوی و چارەنوس و کار و خۆشگوزەرانی ئینسان بوو بۆ ژێر ڕکێفی میکانیزمەکانی بازاڕ، و هەروەها کۆتاییهێنان بوو بە ڕۆڵی دەوڵەت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە خۆڕاییەکان بۆ هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ئەو خزمەتگوزاریانە، ئەمە سەرباری سرەواندنی گورزێکیش لە هێزی سەندیکا و فیدراسیۆنە کرێکاریـیەکان.

ستراتیژی ئابووری بۆرژوازی و فاکتەری خەباتی چینایەتی
گرنگترین شت لە هەموو ئەم ڕەوندە ئابووریانەدا، دەستنیشانکردنی توخمی خەباتی چینایەتییە لەناویاندا. ئەوە ئاشکرایە کە ئابووری بەگشتی و ئابووریی سەرمایەداری بە تایبەتی لە پەیوەندی چینەکان و ناکۆکی چینایەتی و ململانێی نێوان ئەم چینانە جیا نییە، و هەر بەوپێیەش جیا ناکرێتەوە لە هاوسەنگی هێزی چینایەتی لە هەر دۆخیک لە دۆخەکانی پڕۆسەی پەرەسەندنی سەرمایەداریدا. بۆرژوازی جیهانی و لۆکاڵی و داکۆکیکارانی بەرژەوەندییەکانی ئەم چینە و نوێنەرانی، خەباتی نیوان چینەکان وەک فاکتەرێک ناهێننە ناوەوە لە داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی ئابووریدا، تەنها بۆ ئەوە نەبێ کە هەمان ئەم خەباتە کۆنترۆڵ بکەن. ئەوان لە پێشدا ململانێی چینایەتی بەردەوامی نێوان کرێکاران و سەرمایەدارن و نێوان کرێکاران و دەوڵەت لە چوارچێوەی یاساکانی خاوەندارێتی بۆرژوازیدا لە قاڵب دەدەن، و دواتر لە ڕێگەی یاسای کارەوە و بە ئامانجی دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ پرۆسەی چەوساندنەوەی کرێکاران یان ئەوەی ناوی ئەنین “پرۆسەی وەبەرهێنان” ئەو ململانێیە کەنەڵایزە ئەکەن. ئەمە جگە لە دامودەزگای دەوڵەت خۆی کە لەبنەڕەتدا ئامرازی چەوساندنەوەی دەستی چینی بۆرژوازی دەسەڵاتدارە لە دژی چینی چەوساوە.

بۆیە دەبینین بۆرژوازی دەسەڵاتدار و ڕاوێژکارە ئابوورییەکانی، و بانک و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە پلانە ئابوورییەکانیاندا خەباتی چینایەتی لەبەرچاو دەگرن و فاکتەری ململانێی نێوان چینەکان لە ستراتیژی ئابووری خۆیاندا جێگە دەکەنەوە. هەروەک دەبینین لە عێراق بەردەوامن لە بەکارهێنانی یاسای ڕژێمی فاشیستی بەعس بۆ ڕێگریکردن لە پێکهێنانی سەندیکای کرێکاران لە کەرتی حکومیدا، لە لایەک، و لە لایەکی تریش قبووڵ دەکەن کە ئەم ململانێ و خەباتە لە چوارچێوەیەکدا دابنێن و ڕێکبخەن ئەویش لە باشترین حاڵەتدا لە ڕێگەی یاسای کارەوە کە ئێستا کاری پێدەکرێت، و بەهۆی ڕۆلی بەشێک لە چالاکوانە کرێکارە سەندیکایـیەکان لە عێراق توانیان هەندێک بڕگەی تێدا جێبکەنەوە لە بەرژەوەندی کرێکاران.

هەروەها شایانی باسە لیرەدا ئەماژە بەوە بدەین کە بە هۆی ئەوەی تای هاوسەنگیی هێزی چینایەتی نیوان کرێکاران و بۆرژوازی بە ڕادەیەکی زۆر لە قازانجی ئەمەی دووەمیان شکاوەتەوە لە هەرێمی کوردستاندا، بۆرژوازی قەومی دەسەڵاتدار لە هەرێم، کە نوقمی دوژمنایەتیـیە لە دژی سۆسیالیزم و بزووتنەوەی کرێکاری، نەک هەر ڕێگری لە پێکهێنانی سەندیکای کرێکاری سەربەخۆ دەکات و تا ئێستاش هەر بەردەوامە لەو کارە، بەڵکو ئەو یاسای کارەش کە حکومەتی ناوەندی پیادەی ئەکات ئەم دەسەڵاتەی هەرێم وەلای خستووە و کاری پێ ناکات. فەرمانڕەواکانی هەرێم هەوڵ دەدەن، لەبری ئەوە، یاسایەکی کاری تایبەت بۆ هەرێم بسەپێنن کە بەپێی پیداویستیەکانی بۆرژوازی کورد، بەتایبەتی بۆرژوازی دەسەڵاتداری میلیشیای گەندەڵ و سەرمایەی بیانی و “وەبەرهێنانەکانیان” دادورابێت، کە تاسەر ئێسک دژ بە بەرژەوەندیەکانی کرێکارانن.

وەک ئاشکرایە، یەکێک لەو پاساوە ئایدیۆلۆژیانەی کە بۆرژوازی نێودەوڵەتی و داکۆکیکار و نوێنەرە جۆراوجۆرەکانی سەرمایەداریی نیولیبراڵ بەکاریان هێنا و ئێساتش بەکاریدەهینن بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشی سیستماتیکی و بەردەوام بۆ سەر چینی کرێکار و ڕێکخراوە خەباتکارانەکان و سەندیکاکانیان، لابردنی هەموو قۆرخکارییەکی بەردەم میکانیزمەکانی بازاڕە و بە تایبەتی ڕێگریکردن لە دەستێوەردانی دەوڵەت و خەباتی بەکۆمەڵی کرێکاران و سەندیکاکانیان لەم میکانیزمەدا. ئەوان بەم شێوازە فریودەرانەیە هاندان بەڕێ ئەخەن دژی ڕۆڵی سەندیکاکان و خەباتی بەکۆمەڵی کرێکاران، هەر بەم پێیە خەباتی سەندیکایی وەک قۆرخکارییەک پێناسە دەکەن کە ڕێگری لە بازاڕی ئازادی کار دەکات تا کرێکاران هێزی کاری خۆیان ئازادانە بفرۆشن وەک “تاکی ئازاد”، و خۆشباوەڕی لە نێوان کریکاران و ڕیزەکانی دانیشتووان بڵاودەکەنەوە وەک بەشیک لە ئامادەکاریی و ڕیگەخۆشکردن بۆ جێبەجێکردنی یاساکانیان دژی کرێکاران و سەندیکاکانیان.

لە عێراقدا هێزە داگیرکەرەکان و ڕەوتە بۆرژوازییە دەسەڵاتدارەکان پێویستیان بە هەوڵێکی زۆر نەبوو بۆ وەهمدارکردنی کۆمەڵگا و جەماوەری کرێکاران و قەناعەت پێکردنیان بە پلانە ئابوورییەکانیان و دوژمنایەتییان بەرامبەر بە کاری سەندیکاکان و خەباتی دەستەجەمعی ڕێکخراوەی کرێکاران، چونکە ڕژێمی بەعس پێش تر لە ساڵی (١٩٨٧)دا بە هەڵوەشاندنەوەی کاری سەندیکاکان لە دامەزراوە حکومییەکان و پیشەسازییەکانیدا ئەم ئەرکەی بۆ ئەنجامدابوون، بە بیانووی گۆڕینی کرێکاران بۆ فەرمانبەر. نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە ڕژێمی بەعس یەکێک بوو لە دەستپێشکارانی جێبەجێکردنی سیاسەتە نیولیبراڵییەکان لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە عێراق لە ڕێگەی بە تایبەتکردنی بەشێک لە پڕۆژە پیشەسازییە حکومییەکان و قەدەغەکردنی کاری سەندیکاکان لە کەرتی گشتیدا، بەڵام لە هەلومەرج و بارودۆخی سیاسی و ئابووری و سەربازی جیاوازی ئەو کاتەدا.

بەم پێیە، چیتر هێزەکانی ئەمریکا و ڕژێم پێویستیان بەوە نەبوو شتیک بکەن جگە لە کارکردن، بەبێ هیچ شەرمێک، بە یاسای (صەدام) و جێکردنەوەی لە ستراتیژی چەسپاندنی میکانیزمەکانی بازاڕ و سەرمایەداریی نیولیبراڵدا، و بەم شێوەیەش ڕێگری بکەن لە هەر چالاکیـیەکی ڕێکخراوەیی سەندیکایی یان چالاکیی بەکۆمەڵی کرێکاران لە کەرتی حکومیدا. ئەمش بە دەرئەنجامەکانیەوە هەر لە سزادانی چالاکوانانی کرێکار لە کەرتی پیشەسازی و خزمەتگوزاری لەسەر هەر ناڕەزایەتی و چالاکیـیەکی ڕێکخراو کە لەدژی تاڵانکردن و فرۆشتنی کۆمپانیاکان و دەرکردنی کرێکاران ئەنجامی دەدەن، و سزای سەرکوتگەرانەی دیکە بەرامبەریان. ئەمەش ئارگومێنتی هێزەکانی دەسەڵات و بەرگریکارانی شێوازی ئابووری نیولیبراڵ لە عێراقدا تێکدەشکێنیت کاتێک دەڵێن سەرمایەداری “دیموکراسییە” و لە هەمان کاتدا یاساکانی فاشیستەکان دژی کرێکاران جێبەجێ دەکەن بۆ چەسپاندی “سەرمایەداری دیموکراسی”!

تۆێژی گەورە سەرمایەداران، سەرمایەی کۆمەڵایەتی
و گۆڕانی چۆنایەتی لە پەیوەندی ئابووری و سیاسەتدا

لە سەردەمێکدا کە عێراق لە گێژەڵوکەی کارەساتەکانی داگیرکاری و شەڕی تائیفی و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و کێشمەکێشی میلیشیادا دەژیا و تا دەهات دەبووە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ جیۆسیاسی و سەربازی و جیۆئابوورییەکانی وڵاتانی جۆراوجۆری ئیمپریالیستی و ناوچەیی بەتایبەتی ئەمریکا و ئێران، و جەماوەر بەدەست کارەساتەکانی ئەو ڕەوەندە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەوە بەردەوام دەیناڵاند، لەجەرگەی ئەو بارودۆخەدا بوو ئازارەکانی زیاتر و زیاتر دەبوون بەهۆی هەژاری، نەخۆشی، نەبوونی، بێکاری، فراوانبوونی نەخوێندەواری، داڕمانی خزمەتگوزاری تەندروستی، پەروەردە و خۆیندن، و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە، لە ئاکامی سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەت و ئەو گۆڕانکارییە ئابوورییە سەرمایەدارییە نیولیبراڵانەی کە وڵات شاهیدی بوو.

هاوکات و وەک لایەنێکی تری “پڕۆسەی سیاسی”، هەمان ئەو ڕەوەندانە ڕژێمێکی سیاسی سەربازی و میلیشیایی لە وڵاتدا بەرهەم هێنا، و ئەمەش زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی حزب و هێزە میلیشیاکانی ئیسلامی سیاسی شیعەدا، کە تیایدا حزبە میلیشیا ناسیۆنالیستەکانی کورد و هێزەکانی ڕەوتی ناسیۆنالیستی عەرەبی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێڕاق، لەگەڵیان هاوبەشن. لە ئەنجامی بیست ساڵ تاڵانکردنی سیستماتیکی سەروەت و سامانی وڵات و دابەشکردنی داهاتی نەوت بە شێوەیەکی سەرەکی لەنێوانیاندا و بەپێی سیستمی پشکپشکێنە و لەڕێگەی میکانیزمەکانی دابەشکردنی حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت لەسەر دەستی ئەو حزب و ڕەوتە دەسەڵاتدارانە، تۆێژیک لە بورژوازی گەورە سەریهەڵداوە لەناو سیستەمەکە و لە ئاستی کۆمەڵگادا کە فراوانە و ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەیە و گرێدراوە بە تۆڕێکی ئاڵۆز لە ئەوانەی بە دەوروبەریەوەن. ئەم تۆێژ کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە بازنەی چەتە سیاسیەکان و خاوەن میلیشیا و کەسە گەندەڵە کاریگەرەکان و سەرکردەی حیزبەکانی دەسەڵات و بنەماڵەکانیان و سەرمایەدارە گەورەکانی دەورووبەریانن، ئێستا خاوەنی نەک سەدان ملیۆن دۆلار، بەڵکو دەیان و دەیان ملیار دۆلارن. بەرژەوەندی چینایەتی سەرمایەداریانەی قووڵ و ڕیشەدار ئەم زلهێزە ئابوریانەی بەیەکەوە گریدەداتەوە بەدەر لە ململانی بەردەوامی نێوانیان لە ئاستی سیاسی و پەیوەندیەکانیان بەم هێزی نێودەوڵەتی و ناوچەیی یان ئەوی تریان و بەدەر لە کێشمەکێشەکانیان لەسەر بەشکردنی سامان و دەسەڵات.

لە دەوری ئەم تۆێژە بۆرژوازیـیە گەورەیە تۆڕێکی بەرفراوان لە بریکار و سەرمایەدارەکانی تری هەمەچەشنە هەیە کە زۆربەی جومگە سەرەکییەکانی ئابووری و پڕۆژە ئابوورییەکانی حکومەتیان بە دەستەوە گرتووە. سپیکردنەوەی پارە و دزینی ملیارەها دۆلار و بەقاچاخ ناردنی بۆ دەرەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ڕژیم لە ئێران، یان وەبەرهێنانیان لە لایەن ئەوانەوە دوای ئەوەی لە پرۆسەیەکی ئاڵۆزی مامەڵەی دەرەکی و ناوخۆدا سپیکراونەتەوە، ئێستا بە ئاستیکی وەها گەیشتووە کە وێنەی کەمە لە جیهانی گەندەڵیدا و هەڕەشەیەکی کارەساتبارە لە کۆمەڵگا و خۆشگوزەرانی جەماوەر.

وەبەرهێنانەکانی مافیاکانی ناو دەسەڵات و دەوروبەریان لە بوارەکانی جێبەجێکردنی گرێبەست و پڕۆژەی مەدەنی و سەربازی حکومی، و بازرگانی دەرەوە و ناوخۆی عێراق، یان سپیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خانووبەرە، مۆڵ، زانکۆ ئەهلیەکان و خزمەتگوزاری تر، هەروها وەبەرهێنانەکانیان لە کەرتی پیشەسازی، گواستنەوە و کۆمۆنیکەیشن و کشتوکاڵ لە ناوخۆی عێراق، ئەمە سەرباری وەبەرهێنانی دارایی لە بانکە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە داراییەکان، هەموو ئەمانە نەک تەنها ڕیزێکی بەرینی لە خاوەن پارە، بەڵکو تۆێژێکی سەرمایەداری گەورەی دروست کردووە. ئەم تۆێژە ئێستا وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی بازرگانی و پیشەسازی و داراییدا دەکات و جوڵە و کەڵەکەبوونی سەرمایەکانیان و خولەکانی بە ڕوونی دەرکەوتووە، و لە سەرمایەی بازرگانی و پیشەسازی (کشتوکاڵ و گواستنەوە و کۆمۆنیکەیشن، بەشێکن لە پیشەسازی) و داراییدا بەرجەستە بوتەوە.

بنچینەی کۆمەڵایەتی سەرمایە و بزووتنەوەکەی تەنیا لەم تۆێژە بۆرژوازییە گەورەیەدا قەتیس نییە، بەڵکو لە ئاستی کۆمەڵگادا لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و داراییدا کارلێک و تێکەڵاوبوونی هەیە لەگەڵ ئەو سەرمایەی کە لە کۆمەڵگەدایە و نیوەی کۆی “بەرهەمی گشتی وڵات” پێک ئەهێنێ.

باسی وردەکارییەکانی ئەم پرۆسە ئاڵۆزەی جوڵەی سەرمایە و کەڵەکەبوون و گۆڕانکارییە چۆنایەتییەکانی لە بازاڕی ناوخۆیی و پەیوەندییە جیهانییەکانیدا، پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردی ئابووریی و ئامارهەیە، و ئەمەش لە دەرەوەیی فۆکۆسی ئەم وتارەیە.

ئەوەی مەبەستە لێرەدا ڕۆشنایی بخەمەسەر ئەوەیە کە لە ئاکامی پرۆسەی ئەو گۆڕانکاریە ئابووریە سەرمایەداری و مۆدێلە نیولیبراڵەی جێگیر بووە لەسەرانسەری عێراقدا لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا، تۆێژێک لە سەرمایەدارانی گەورە هاتۆتەئاراوە کە لە بناغەدا لە نێو هێزەکانی ڕژێمەوە سەریهەڵداوە. ئەم تۆێژە قۆرخکاری جومگە سەرەکیەکانی ئابووری کردووە و پەیوەندی توندوتۆڵی هەیە لە ناوخۆیدا و سنووری دابەشکردنی “پێکهاتە”یی تائیفی و قەومی شکاندووە، ئەمە جگە لەوەی تێکەڵە لەگەڵ سەرمایەی ناوخۆیی چالاک لە کەرتە ئابوورییە جیاوازەکاندا. ئەو بەرژەوەندییە ئابوورییە بنەڕەتییانەی کە ئەم دەستودایرە دەسەڵاتدارە گرێدەداتەوە بەیەکەوە، بواری کردۆتەوە و ئەو ئیمکانیەتەی ڕەخساندووە کە ئەو ململانێیانەی ناوبەناو لە نێوان بەشە پێکهێنەرەکانیدا سەرهەڵدەدەن کۆنترۆڵ بکات و نە‌‌هێڵێ تەشەنە بکەن، وەک ململانێی نێوان (ڕەوتی سەدر) و هێزەکانی (چوارچێوەی هەماهەنگی)، یان نیوان (پارتی) و (یەکێتی)، یان ململانێی نێوان هێزە قەومی و تائیفیەکانی تر.

بنکەی کۆمەڵایەتی سەرمایە و چینی سەرمایەدار بەرفراوان و ڕیشەدار و پتەوە لە ناوخۆی وڵاتدا، و پڕۆسەی چەوساندنەوەی چینی کرێکاریش لە سەرتاسەری عێراقدا لە ڕێگەی وەبەرهێنانی سەرمایە لە لایەنە ئابورییە جۆراوجۆرەکاندا بەردەوامە و ناوەستێت. ئەو پارەیەی لە گەنجینەی دەوڵەت دەدزرێت و دەگۆڕێت بۆ سەرمایە لە ئابووریدا، جەستەیەکی بیانی پێکناهێنی لە پێکهاتەی سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە ئاستی کۆمەڵگادا، بەڵکو ئەو بەشە قۆرخکارە پێکئە‌‌هێنێ کە ئەتوانێ پەیوەندیی جۆری تایبەت لەگەڵ سەرمایە تاکە تایبەتەکاندا دامەزرێنی لە کەرتە ئابووریە جوراوجۆرەکاندا و بکەویتەگەڕ وەک بەشی سەرەکی سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا. ئاشکرایە، سەرمایە لێپرسینەوە لەخۆ ناکات کە کەڵەکەبوونی سەرەتایی خۆی لە کۆێوە هاتووە بۆ ئەوەی ببیتە سەرمایەی وەبەرهێنەر و گرنگ نیە بۆی لەڕێگەی چەتەیی، یان ڕاوڕوتی دەریایی، یان تاڵانکردنی داهاتی نەوتەوە ‌هاتبێت.

گەندەڵی و سەرمایەداریی نیولیبراڵ لە عێراقدا بەجۆرێک تێکەڵاون کە لەیەکتر جیا ناکرێنەوە، بۆیە کاریگەریی گەندەڵی و ڕۆڵی بەرجەستەی ئەو تۆیژەی سەرمایەی گەورە کە لێیەوە سەریهەڵداوە، لە پێکهاتەی سەرمایەی کۆمەڵایەتیدا، هیچ گۆڕانکارییەکی جەوهەری لە خەسەڵەتی دژە کرێکاری سەرمایەداری لە عێراقدا پێکناهێنی لەڕووی ئەوەی کە سیستەمێکی چینایەتی دوو چینی دژ بەیەکە.

ئەو سیتسمە ئابوریەی لە عێراقدا هەیە و زاڵە سەرمایەداریە و مۆدیلی ئابوری نیولیبرالیزمی هەیە، بەڵام ئەوەی کە فۆڕمێکی کۆنکریتی داوە بەم سەرمایەداریە جوڵەی سەرمایەیە لە بازاڕێک کە سەرمایەی گەورە و قۆرغکراو تیایدا بە شیوەیەکی سیستماتیک لە پەیوەند بە دەسەڵات و پرۆژە ئابوری و سەربازی و سیاسیـیەکانیـیەوە خۆی بەرهەم ئەهێنێتەوە و جیگە و ڕێگەیەکی مۆنۆپۆڵی بۆ خۆی دابین کردووە لە بازاری سەرمایە و ململانێ نیوان تۆێژەکانی سەرمایەی کۆمەڵایەتیدا. ئەم ململانێیەیەش لەسەر دابەشکردنی زیادەبەهای بەرهەمهاتوو یا بەرهەمهێنراوە لەئایندەدا، زیادەبەهایەك کە لە ئاکامی چەوساندنەوەی چینی کرێکار لەناو پرۆسەی “وەبەرهینانی” سەرمایە لە بواری بازرگانی و پێشەسازی و خانووبەرە و مالییدا بەرهەم دەهێنرێ.

ئەوانەش هەمووی بەو مانەیەیە کە جەوهەری سەرمایەداری لە عێراقدا هەمان ئەوەی نیزامی سەرمایەداریە لە هەر وڵاتێکی تر، واتە ئەوەی کە سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە بەرامبەر چینی کریکاردا بەگشتی لە پەیوەندێکی ناکۆک و چەوسێنەرانەدایە و هەموو تۆیژەکانی سەرمایە بەگەوەرە و بچوکەوە هاوبەرژوەندن لە چەوساندنەوەی چینی کرێکار. هەر بەو پێیەش، باسکردن لە تۆیژی سەرمایەی “نیشتمانی” و “نا نیشتمانی” و “بەرهەمی نیشمانی” و “نا نیشتمانی” و لە دوا شیکردنەوەدا “نیشتمان پەروەری” و “خەباتی نیشتمانی” مانایەکیان نیە بۆ چینی کرێکار جگە لە خەسڵەتی چینایەتی بورژوازیانەی ئەو کۆنسێپتانە کە بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی خەباتی چینایەتی سەربەخۆ و یەکگرتووی خۆیان و چەوساوەکان و نەگرتنەبەری کۆنسێپتی سۆشیالیزم و ئینترناسێۆنالیزمی پرۆلیتاری، داڕێژراون.

گۆڕانکارییە ئابوورییە نیولیبراڵەکان و کرانەوەی بازاڕەکان بەڕووی بەرهەمی وڵاتانی جیاوازدا، بە شێوەیەکی سەرەکی ئێران و تورکیا، و تێکەڵبوونی ئابووری وڵات لەگەڵ جوڵەی سەرمایەی جیهانی و وەبەرهێنانە جۆراوجۆرەکانی، بەتایبەتی لە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت وغاز، بەرهەمهێنانی وزە، کۆمۆنیکەیشن، بیناسازی و کەرەستەی بینا و… هتد، بۆ خۆیان و بەشێوەیەکی سروشتی گۆڕانکاریەکی ئابووری هەمە لایەنەن کە سەرمایەی ناوخۆی بە جۆڵەی سەرمایەی جیهانی و گێژەلوکەکانی و سیستمە مالیـیەکەی، گریداوەتەوە.

لەژێر کاریگەریەکانی ئەو پێشهاتە ئابوری و گۆڕانکاریانەیدا، پەیوەندیی دیالکتیکی نێوان ئابوری و سیاسەت، و لێرەدا مەبەستم پەیوەندی نێوان سیستەمی سیاسی قەومی و ئیسلامی و ئەو واقیعە ئابوورییە سەرمایەدارییە نیولیبراڵەی کە ئەم سیستەمە دەپارێزێت، لە ئێستادا فۆرمێکی دیاریکراوی بەخۆوە گرتووە و لە قۆناخێکی پێشکەوتووتردایە، کە دەتوانین بڵێین گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی بەسەرداهاتووە. گۆڕانکاریەکی لەو چەشنە و بەجۆرێک کە فاکتەری ئابووری ڕاستەوخۆ و بەشێوەیەکی ڕوونتر لە جاران کاریگەری لەسەر سیستەمی سیاسی هەبێت، واتە کاریگەری هەبێت لەسەر بەرهەمهێنانەوەی سیستماتیکی ڕژێمی سیاسی ئێستا و پەیکەرە (ستراکچەرە) پشکپشکێنکەی و دابەشبوونە تائیفی و قەومیـیەکەی.

بە واتایەکی تر، دوای ئەوەی گۆڕانکارییە ئابوورییە نیولیبراڵەکان لە ڕێگەی سیستەمی سیاسی و هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاوە چەسپێنران، ئەم پرۆسەیە ئەمڕۆ و دوای بیست ساڵ لەم گۆڕانکاریـیانە گەیشتووەتە دۆخێکی دیکەی باڵاتر، ئەویش ڕاوەستانی ڕژێمی سیاسییە زیاتر و زیاتر لەسەر زەمینەی واقیعی ئابووری نوێ و تەنانەت بەردەوامی پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەیەتی لەسەر بنەمای ئەم واقیعە. من پێم وایە پاشەکشەی (سەدرییەکان) و پڕۆژە پۆپۆلیستییەکەیان کە نەگونجا بوو لەگەڵ پێداویستییەکانی جووڵە و کەڵەکەی سەرمایە بەو شێوە کۆنکریتەی ئێستای لە عێراقدا، هەروەها بوونی یەدەگی دارایی زەبەلاحی دەوڵەت لە ئەنجامی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت و گرانبوونی نرخی ئێستای لەو هۆکارانەن کە بەدیهێنانی ئەم گۆڕانکارییە چۆنایەتییەیان لە پەیوەندی سیاسەت و ئابووریدا خێراتر کرد. دیارە هەموو ئەمانە بەدەر لە فاکتەری ئاڵۆزی جیۆ سیاسی و ململانێی ئایدیۆلۆژیای ئایینی نیوان (سەدریـیەکان) و هێزەکانی (چوارچیوەی هاوئاهەنگی) و ململانێیان لەسەر دابەشکردنی سامان و دەسەڵات کە بە شیوازی جوراوجۆر بەردەوامن.

بنەمای کۆمەڵایەتی سەرمایە لە ناوخۆی هەر وڵاتیکدا لایەنی جیهانی هەیە و سەرمایەی ناوخۆیی پەیوەستە بە جوڵەی سەرمایەی جیهانییەوە، هەر لەم ڕاستایەشدا بورژوازی لە هێزی کۆمەڵایەتی جیهانی سەرمایە بەهرمەندە بەڕووی پرۆلیتاریادا و ئەمە لە کاتیکدا زیاتر دەر ئەکەوێت کە پرۆلیتاریا‌ بێەوێت سەرمایە بڕوخێنێ. ئەم پەیوەندییە بەیەکەوە گرێدراو و لێکئاڵێنراوە جیهانیـیە لە بواری ململانێی سەرمایەی نێو بازاڕی جیهانیدا خۆی بەرجەستە ئەکاتەوە و ڕەنگدانەوەی خۆی لە سیاسەت و ململانێی جیۆ سیاسی و ستراتیژی و شەڕەکاندا دەردەخات.

خەسڵەتی چینایەتی کرێکاری لە خەباتی شۆڕشگێڕانەدا
لەژیر سایەی ئەو هەلومەرج و گۆڕانکاریە ئابوری و کۆمەڵایەتیانەدا، ئێستا چینی کرێکار و جەماوەری هەژار و پەراوێزخراو ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بوونەتەوە، بەتایبەتی لەم دواییانەدا، و کاریگەریـیە ئابووریـیەکانی گەندەڵی و سەرمایەداری نیولیبرال لەسەر داڕمانی ئاستی ژیان و گوزەرانی بە پێست و خوێنیانەوە ئەیچێژن. هەر بۆیە بەناچاری ئەبێ بە سەروکاری هەوڵەکانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و ڕۆڵی پارە و قاچاخ و سپیکردنەوەی پارەوە بن و لە ڕۆڵیان بكۆڵننەوە لەناو ئابووری سەرمایەداری و کاریگەریـیەکانیان لەسەر ژیانیان.

سەرەڕای هەموو بانگەشەکانی بۆرژوازی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئابووری سەرمایەداری لە ڕووی حیساباتی قازانج و زەرەر و تێچووی بەرهەمهێنان و کۆنسێپت و هاوکێشە بیرکارییەکانی دیکەی ئابووری و ئاڵۆزییەکانی پاکێج و مۆدێلی دارایی و بابەتی تەکنیکی دیکە، ئاشکرایە کە ئابووریی سیاسی لە دواشیکردنەوەدا هەر لە جیگەی خۆیەتی و پەیوەستە بە خەباتی چینایەتی لەناو فۆرماسیۆنی ئابووری-کۆمەڵایەتی سەرمایەداری لە هەر وڵاتێکدا لە ئاستی جیهاندا.

هاوسەنگی هێزی چینایەتی لە نێوان پرۆلیتاریا و بۆرژوازی فاکتەر و هۆکارێکی گرنگە بۆ دیاریکردنی باری ئابووری و گوزەرانی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان. هەر لەم ڕاستیەدا، ئاشکرایە کە سیاسەتە نیولیبراڵییەکان بە هۆی کارامەتربوونیان لە بواری گەشەسەندنی ئابووری و پڕوپاگەندە درۆینەکانی لەم چەشنە کە لەلایەن بۆرژوازی جیهانییەوە بڵاوکرایەوە و ئێستاش دەوترێتەوە، نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵکو لە ئەنجامی قەیرانی سەرمایە و سیستەمی سەرمایەداری جیهانی لە ناوەڕاستی ‌‌هەفتاکانی سەدی پێشووەوە و لە بەرژەوەندی بەهێزکردنی کەڵەکەبوونی سەرمایەدا گیراونەتەبەر. لە عێراقدا لە لایەن دەسەڵاتی ئەمریکا و هێزەکانی ڕژێمەوە سەپێندراوە، بەو پێیەی سیاسەتێکی ئابوری دارێژراوە بۆ سەپاندنی مۆدێلێکی دیاریکراوی ئابووری لە سەرمایەداریدا.

گۆڕینی هاوسەنگی ‌هێزی چینایەتی نیوان کرێکاران و بۆرژوازی دەسەڵاتدار بە قازانجی یەکەمیان کەفیلە بە وەڵامدانەوەی ئەو نەهامەتی و وێرانکارییەی سەرمایەداریی نیولیبراڵە کە بەسەر چینی کرێکاردا سەپاندوویەتی. جێبەجێکردنی سیاسەتە نیولیبراڵییەکان و سەپاندنی بەسەر کرێکاران و زەحمەتکێشاندا لەگەڵ ئاڕاستەکردنی گورزی یەک لە دوای یەک لە دژی خەباتی یەکگرتووی چینایەتی کرێکاران و جەماوەری هەژار بووە و هەمیشەش هەروا دەبێت، ئەم هێرشە ڕێکخراوانەی بۆرژوازی تەنیا بە خۆڕاگری و پێداگری زیاتر لەسەر بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە چینایەتییە سەربەخۆکانی کرێکاران و یەکخستن و پتەوکردنی ڕیزەکانی خەباتیان دژی چینی دەسەڵاتدار وەڵام دەدرێتەوە. و ئەمە کاریگەری لەسەر گۆڕێنی ڕەوەندی ئابووری بە قازانجی چینی کرێکار و بێبەشان دەبیت و لە بەرژەوەندیان ئەشکێنێتەوە، بەدەر لە زەبەلاحی هێزی بۆرژوازی دەسەڵاتدار.

هەریەک لە دوو چینە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکەی کۆمەڵگەی سەرمایەداری، بۆرژوازی و پرۆلیتاریا، بەدیلێکی ئابووری جیاوازیان هەیە. بەدیلی پرۆلیتاریا سۆسیالیستی جیهانی بریتییە لە ڕووخاندنی سەرمایە، هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و كۆمۆنیکەشن، ڕزگارکردنی کاری کۆمەڵایەتی لەو فۆرمە سنووردارەی کە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا وەک سەرمایە دەیگرێتەبەر و گێڕانەوەی بەرهەمی هێزی کاری کرێکاران بۆ بەرهەمهێنەرانی ڕاستەوخۆ و ئازاد لە چوارچێوەی میکانیزمەکانی کۆمەڵگایەکدا کە لەسەر بنەمای ئازادی تاک و یەکسانی ئابووری نێوان تاکەکان دامەزراوە.

ڕوونی زیاتر لە پەیوەندی نێوان چین و توێژەکان لە عێراق و پەرەسەندنی جەمسەرگیری چینایەتی لەسەر بنەما و زەمینەی گۆڕانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییە نیولیبراڵەکانی سەرمایەداری دوو دەیەی ڕابردوو، و هەروەها توندوتیژتربوونەوەی دژایەتیی بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان و زۆرینەی جەماوەر لەبەرامبەر چینی بۆرژوازی و هێز و ڕەوت و حزبە ناسیۆنالیستی و ئیسلامییە دەسەڵاتدارەکانیدا، بێگۆمان کاریگەری لەسەر تایبەتمەندییەکانی خەباتی سیاسی شۆڕشگێڕانە لە کۆمەڵگادا بە گشتی دادەنێت.

ئیتر ناکری لاوانی شۆڕشگێر لە خولگەی سیاسەت و گۆڕانکارییە سەرەوەیـیە (فەوقی) سیاسییەکاندا بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر ڕادیکاڵیش بن، و خەباتیان دابراو بێت لە ململانێی نێوان چین و توێژەکان لە وڵاتدا. هەر لەم ڕاستایەشدا ئیتر ناکرێ بەبێ بەرگری و بەرجەستەکردنەوەی، سەربەخۆیی چینایەتییان وەک گەنجانی کرێکار و بەشێک لە چینێکی کۆمەڵایەتی کە بەدیلی سۆسیالیستی خۆی هەیە، خەباتیان بەرەوپێش نەبەن. بەهەمان شێوە، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان و ژنانی کرێکار و زەحمەتکێش لە خەباتی چینایەتی خۆیاندا و لە خەباتیاندا دژ بەو ستەم و چەوساندنەوەیەی کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە، دەبێ سەربەخۆیی چینایەتی خۆیان وەک ژنانی کرێکار و بەشێک لە خەباتێکی کۆمەڵایەتی و چینایەتی سۆسیالیستی زامن بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت.

پەرەسەندنی خەباتی چینایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان کە ناوەستێ لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا، و هەر گۆڕانکارییەکی جددی لە هاوسەنگی هێز لە بەرامبەر بۆرژوازی دەسەڵاتداردا بە قازانجی ئەوان و سەپاندنی چاکسازی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەسەریدا، ڕێگا بۆ گەشەسەندنی زیاتری خەباتی ڕزگاریخوازانە و ئاسۆ و بەدیلی ڕەوتی سۆسیالیستی لەناو ڕیزەکانی جەماوەری کرێکاراندا دەکاتەوە.

هەر لەم ڕیگەیەوە ئاسۆی سۆسیالیستی پرۆلیتاری و بزوتنەوەی سۆشیالیستی ئەم چینە ئەتوانی سەرمەشق و پێشەنگی مارشی ڕزگاریخوازانەی ڕیزی بەرینی هەموو جەماوەری بێبەش و ئازادیخوازن بێت بۆ ڕزگاری و خۆش گوزەرانی و یەکسانی و دەرچوون لەم بنبەستەی کە کۆمەڵگە دەرگیری بووە لە ژیردەستی کەپیتالیزم و نوێنەرە ئیسلامی و قومیـیەکانی.

٨-٢-٢٠٢٣




جوینەوە و چاڵ لە ڕۆمانی پەپوولەکانی تاریکی.. گۆران سەباح

کەیفم بە دەق لەنێو دەق دێ. نووسینی ڕۆمان لەنێو ڕۆمان کارێکی ئاسان نییە. پێویستی بە چنینێکی تۆکمە و سەرەداوە. ئەم ڕۆمانە سەرەداوی زۆرە، نووسەر سەرکەوتوو بووە لە پێکگەیاندنی سەرەداوەکان. ئارام حەمە بۆنخۆش چەند زەمەنێک تێکەڵ دەکات (نەوەتەکان، ٢٠١٤، ٢٠٥٠) بێ ئەوەی سەر لە خوێنەر بشێوێنێت. (ڕەنگ)ی وەک سیمبولێک بەکار بردووە بۆ دابەشبوون (لا١٧)، ناوازەیە. فرەدەنگیی سەحەر، ئەسکەندەر، ساسان، مامەند بەردەشانی، هتد. کارێکی جوانە.
پێش هەموو شتێک با ئەوە ببڕێنمەوە: پەپوولەکانی تاریکی خەز نییە. خەیاڵی زانستی پێویستی بە دروستکردنی جیهان هەیە. ڕۆمان بەوە نابیتە خەز بڵێی من لە ساڵی ٢٠٥٠ی زاینیم و ڕۆبۆت هەیە و خەڵک سێکس لەگەڵ ئامێر دەکەن و دنیا پێشکەوتووە. یان باسی ئامێری کات بکەی (لا٦٦). لە کتێبێکدا بە وردی باسی چۆنییەتی نووسینی خەز دەکەم. کتێبەکە ئامادەیە و هێشتا چاپ نەکراوە. هیوادارم چاپخانەیەک چاپی بکات. پێش ئەوەی ببێتە خەز ڕۆمانەکە تەواو دەبێت. “. . . بە نهێنی شەو دزەم کردە ناو ئامێرەکە و ١ی ئۆگەستی ٢٠١٤م هەڵبژارد و بزوێنەرەکەم داگیرساند” (لا٢١٠). پەپوولەکانی تاریکی سەتا پێنج توخمی خەیاڵی زانستی تێدایە، بەڵام ئەمە نایکات بە خەز.
ڕستەی یەکەم ڕووی ڕۆمانە. ڕستەی یەکەمی پەپوولەکانی تاریکی کرچ و ناتەواوە: “بە مەیدانی شاردا ڕادەبورام لەبەر ئاپۆڕا و هەراوزەنای خەڵکی، کە هەموو حەپەساو دەستیان بە دەموچاویانەوە گرتبوو، هەر خەڵك بوو بەسەر خەڵکیدا خۆی هەڵدەزنا تا لە ناوەڕاستی شار تەماشای ئەو دیمەنە قێزەوەنە بکەن کە دواتر زانیم چیە..”
ئەگەر خەڵک دەستیان بە دەموچاوییانەوە گرتبێت، چۆن دەتوانن بەسەر یەکتریدا هەڵبزنێن؟ وشەی “لەبەر” پێویستی بە تەواوکەرە، بۆ نموونە، دەڵێی، “لەبەر هەراوزەنای خەڵکی، نەمتوانی باش ببیستم”. بۆیە ئەم ڕستەیە ناتەواوە و دیمەنەکەش بە کرچی دەگاتە مێشکی خوێنەر.
خەڵک بەسەر خەڵکی هەڵدەزنێ تا تەماشای شتێک بکات. پێویست ناکات خۆت بشێوێنی چونکە لە دوورەوە دیارە کابرایەکیان لە خاچ داوە. دە مەتر بەرز کراوەتەوە، کەواتە پیویست ناکات خەڵك بەسەر خەڵکیدا هەڵبزنێ (لا٧).
لە لاپەڕە (٧) دەڵێ خولیای مێژووە، پاشان لە لاپەڕە هەشت هەمان شت دووبارە دەکاتەوە. لە دوو لاپەڕە (٧ و ٨) سێ جار دەڵێ دە مەتر بەرز بوو. لە لاپەڕە (٧، ٨ ٩) سێ جار دەڵێ حەپەسام بە دیمەنەکە، دواتر دەڵێ سەیریش نەبوو چونکە ئەوە سزای ئەو سەردەمە بوو (٢٠٥٠). لە سێ لاپەڕەدا، سێ جار دەڵێ چەند پەپوولەیەکی ڕەشی لەسەر نەخشێنرا بوو. جوینەوەی شتەکان ڕۆمان بێتام دەکات.
کابرا بیست مەتر دوورە، خەڵکێکی زۆر لە پێشییەوە وەستاون، چۆن کتێبێک پەڕی و کەوتە لای ئەو، دەڵێ چوار مەتر لێیەوە دوورە (لا١١). ئەم دیمەنە قەناعەتی پێ نەکردم.
“دونیا وێران ببوو” (لا١٤). دیمەنەکە ڕوونە. وشەیلی پاش ئەمە زیادەن (٢٩) وشە.
مادام کەسی یەکەمی تاکە، پێویست ناکات بڵێی، لە خۆمم دەپرسی، ئەوە لەبەرکوڵەکەشدا هەیە. لە لاپەڕە ٢٢یشدا دووبار بووەتەوە. گۆشەنیگای کەسی یەکەمی تاک لە کۆڵ ئەو شتانەت دەکاتەوە بێو وەستایانە بەکاری ببەی.
“لە ڕابردوودا کەسێک بووم حەزم نەدەکرد پەپوولەیەکیش بمرێت . . . دونیا جەنگەڵێکی گەورەیە و بەشی هەموو مەخڵووقەکان دەکات” (لا١٥). پاشان لە هەمان لاپەڕە دەلێت، “ئەم هاوکێشەیە تەنیا بیرۆکەیەک بوو . . .” چۆن؟ دواتر سەیری لا(٥٩) بکە، دیارە تەنیا هاوکێشەیەک یان بیرۆکەیەک نەبووە.
پەرەگرافی پاشتر یەکسەر دەڵێ، “ڕۆژێک هات دەستم بە خوێن سوور بوو . . . بووم بە جەللاد”. چۆن؟ دواتر لە کۆتایی (لا١٦) دەبێتە ئەمیر. لە (لا١٢٨) لەوە تێدەگەین کاتێ دەچێتە چیچان.
“ڕۆژی ٤ی نیسان ١٩٩٤ بوو، کە هێدی هێدی بەهار ئەیوب خەریک بوو هەستی بۆم دەبزوا و خۆشی دەویستم . . .” هێدی هێدی خەریک بوو؟ بە یەک ڕۆژ؟ چۆن؟
“‌هێدی هێدی ئارەزووم دەکرد کە ڕیش درێژ بکەمەوە . . .” (لا٥٣). لا(٥٥) من ئێستا وا خەریکە ڕیژم درێژ دەبێت” چ زوو بەری داوە و درێژ بوو؟
“من تەیموری بەدبەخت . . . ” (لا٥٨) پێویست بەوە ناکات تەیمور خۆی وا بڵێ، هەر ڕووداوەکان و ژیانی ئەوە پێشان دەدەن.
دوو جار وەسفی بەهار دەکات (لا٢١). هێندە وەسف پێویست ناکات. لە لاپەڕە ٣٤ و ٦١دا وەسفی بەهار دووبار ە دەبێتەوە. لێدانەوەی هەمان قەوان خوێنەر بێزر دەکات.
تیشکی پەپوولەکە زۆر کەمە، چۆن توانی لە دووری بیست مەتر لەوسەری تیشکەکە ببینێت؟ (لا٢٣ و ٢٤). قەناعەتی پێ نەکردم.
ساسان قسە لەگەڵ ئەسکەندەر دەکات. زۆر شتی سواو و دووبارەی تێدایە. دایەلۆگەکان زۆر درێژن.
وەسفی ئەسکەندەر لە لاپەڕە (٣١)دا هیچ پێویست نییە. دواتر وەسفی پیاوەتی و شەهامەتی زۆر دووبارە دەبێتەوە.
“دواجار هێزی کێشکردنی ژنان . . . لەسەر زەوی ئەنجام دراوە” ( لا٣٧ و ٣٨) زیادەیە، وتارە.
“یەکەمین دڵۆپە خوێنە (لا٣٩ و ٤٠) شەڕی هابیل و قابیل”؛ “ئەو هەسارەی زەمینە . . . ‘خوادا سەرقاڵی چییە’؟” لا(٧٥، ٧٦، ٧٧)؛ عەزازیل (لا٩٥-١٠١) چیرۆکی دروستکردنی ئادەم و هەڵگەڕانەوەی شەیتان. ئەم چیرۆکانە زیادەن. بێو لایانبەرین هیچ لە ڕۆمانەکە کەم ناکانەوە.
مێژووی شەڕی براکوژی (لا٤٣) زیادەیە، وتارە. پاشان لا (٤٤) دۆخی دەروونی و باسکردنی لاکان، وتارە و زیادەن.
ئیبلیس لەگەڵ مامەند بەردەشانی قسە دەکات لە مەیخانە. دواتر لە لاپەڕە (١٥٢)دا ئادەم و ئیبلیس دێنە لای. شەیتان پێی دەڵێ لە ناخیدا کەسایەتییەکی باشە، ئەگەر باشە چۆن ئیبلیش هاتووەتە لای؟ ئادەم و ئیبلیس ڕێک دەکەون لەسەر پەشیمانبوونەکەی، چۆن ئیبلیس لێ دەگەڕێت پەشیمان بێتەوە. شتەکان قەناعەتپێکەر نین.
“منیش کوڕێکی شەرمن بووم، بەڵام لەبەردەم عەشقی ئەودا نەمدەتوانی شەرم بکەم . . .” (لا٦٠ تەیموور). بەڵام لە لاپەڕە (٦١)دا دەڵێ، “خەریک بوو لە ترس و شەرم دەبوورامەوە.” دواتر یەکێک لە شەرمان ببورێتەوە چۆن دەبێت بە شاعیر لەهیکڕا؟
پێویست ناکات خوێنەری کتێبەکەی غەمگین ئیلیاس دیسان باسی تەیمور بکات، دەبێتە شتێکی دووبارە بۆ خوێنەری پەپوولەکانی تاریکی (لا٦٤). مادام لە سەرەوە مێژوو نووسراوە، پێویست ناکات بڵێی من ئێستا لە ساڵی ٢٠٥٠ زاینیدام، لە لاپەڕە (٢٠٨)یش، هەروا دەڵێ. دیسان “مرۆڤ چۆن ئالوودەی ئامێرەکان بووە” سێبارەیە چونکە لە بەشی یەکەم لەوە گەیشتین.
“لە ڕاستیدا گەلی کورد . . .” (لا٨٠) وتارە و زیادەیە. هەموو ئەمانە لە قسەی ئەسکەندەردا دیارە، پێویست ناکات لە شێوەی وتار دووبارەی بکەینەوە.
“عەشق مرۆڤەکان وێران دەکات . . . ” (لا٨٣)، زیادەیە، وتارە.
“من بە هاوەڵی ساسان ئارەزوومان لە پیاسە بوو . . .” (لا٨٤)، ئەمە جوینەوەیە، پێشتر ساسان باسی کردبوو.
ئەگەر قسەی زیادە، وتار، جوینەوە، دووبارەکردنەوە، چیرۆکەیلی ئادەم و شەیتان، دایەلۆگی درێژو بەشێکی سەفەری چیچان لابەرین، ڕۆمانەکە پوخت دەبێ و تامی خۆشتر دەبێ.




چەمکی پیاوسالاری لە شیعری ( لە بەردەم دیوارەکان ) ی ( سارا فەقێ خدر ).. نووسینی: تەلار تاهیر

خوێندنەوەی ئەزموونە شیعرەکانی خاتوو “سارا فەقێ خدر” کۆمەڵێك بیرۆکەی جیاواز و خەیاڵی جوانیان لە لادروست کردم ، بەڵام کەمێك ئەستەم بوو هەموو بیرۆکە و خەیاڵەکانی خۆم یەك بخەمەوە وەك ئەوەی دەمەوێ بینوسمەوە، لە نێو جەنجاڵی ئەو کۆمەڵە بیرۆکەیە ئەو شیعرەی “عەبدوڵا گۆران”م بیرکەوتەوە کە دەڵێت:

هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوار چێوەی هەڵبەستم

منیش ئەوەی لە بیرو هزرمدا بوو خۆی ڕادەستی پێنووسەکەم نەدەکرد بە پێی پێویست تا لە کۆتادا بوو بەوەی کە ئێستە هەیە.
ئەوەنەی شیعرەکانی “سارا فەقێ خدر”م خوێندۆتەوە لە ئەزموونی شیعرییەکانی ڕابردوو تاکو ئێستەی تایبەتتر لەبەرهەمی (سروودی فڕین)، بە زمانێکی زۆر سادە و بە هەستێکی زۆر جوانی ژنانە دەنووسێت، دەتوانم بڵێم زمانی شیعر و نووسینی وەك باڵندە کردۆتە دوو باڵ بەسەر ئاسمانی ڕوحە تاریکەکان پەیامی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی و ئازادی دەگەیەنێت، ڕەنگە خوێنەرێکی ئافرەت یاخۆ ڵێکۆڵەرێکی ئافرەت زیاتر درک بەم بابەتە بکات، هەرچەندە نامەوێ ئەمە بکەمە پێوەرێک بۆ درێژدان بە بابەتەکە، بەڵام ڕەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان کاریگەری خۆی هەبێت، چونکە دواجار لە ژێر سایەی کۆمەڵگایەکی پیاوسالارین
کارڵ مارکس لە گوتەیەکدا دەڵێت:
( ئەگەر ویستت ڕۆشنبیری کۆمەڵگایەکت بۆ دەربکەوێت سەیری ژیان و باردۆخی ئافرەتەکانی بکە، ئەو کات بۆت دەردەکەوێ لەچی ئاستێکی ڕۆشنبیری دان ) ،
لە بەرهەمی”سروودی فڕین” سارا فەقێ شیعرێکی کاریگەری هەیە بە ناوی( لەبەردەم دیوارەکان)، کە باسی ژیان و بارودۆخی ئافرەت دەکات کە چۆن لە ژێر چەتری عەقڵەیەتی پیاوسالاریە هەوڵی رزگاربوون دەدەن ئەگەر لە خەونیشدا بێت.

بۆ نموونە کاتێ دەڵێت:
دیوارەکان ئەستەمن
ناشتوانم لەو دیوی دیوارەکانەوە سەیرتکەم
دوو ڕیانێکە ..
ژیانێکی رووکەش لەتەک دیوار و
مەرگێکی دەستکردی نەفرەت لێکراو

واتە کۆمەڵگایەکی پیاوسالار وەک دیوار وان ئەستەمە ڕزگار بوون لێیان ئەو دیوارانە وەك زیندان تا ڕزگار نەبیت لێیان بۆ ئەبەد بۆنی ئازادی و هەناسەی ئازادی هەڵنامژیت و ناتوانین بوونی خۆمان بسەڵمێنین ژیانێکی دژوار و سەختە و هەر رۆژێك و مردنێکە.
لە هەمان کۆپلەکە دەڵێت:
ژیانێکی ڕووکەش لە تەك دیوار و مەرگێکی دەستکردی نەفرەت لێکراو

واتە شاعیر لێرەدا مەبەستی ئەوەیە کە دەیەوێت پێمان بلێ قەدەغە کردنی ئازادی جۆرێکی دیکەی مردنە، ئەم جۆرە مردنەیش دەستکردی خودی مرۆڤەکانە ، کە مرۆڤە باڵا دەستەکان دەیسەپێنن بەسەر مرۆڤە ژێر دەستەکان، چونکە دواجار خودا هەموو مرۆڤێکی بە ئازادی خوڵقاندووە.

سەیری ئەم شیعرە و پارادۆکسەکەی لەوەدایە! گلەیی و ڕەخنە لە ڕەگەزی بەرامبەر و عەقڵیەتی پیاو سالاری دەگرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەگەڕێتەوە بۆ لای ڕەگەزی بەرانبەر بۆ ئەوەی بەختەوەری بکات و ژیانێکی ئاسودەیی لەگەڵ دروست بکات
بۆ نموونە لە کۆپلەیەکی دیکە دەڵێت:
هۆ کورەکە
دەستت بدە دەستم
با ئەم دیوارە بروخێنین
واتە گلەیی و ڕەخنە دەگرێت، بەڵام سەر لە نوێ دەگەرێتەوە بۆ لای، چونکە لە عەقڵیەتی پیاو سالاری تەنیا ئافرەت نابێت بە قوربانی ڕەگەزی بەرامبەریش هەندێجار قوربانیە، بۆ نموونە:
شێرزاد حەسەن دەڵێت: کاتی خۆی قسەم لەگەڵ هەر کچێ بکردبایە دایکم دەیگوت (کوڕم ئەو کچە وەک خۆشکت وایە وای لێهات هەموو هەولێر بوو بە خوشکم و تا وای لێهات لە سلێمانی ژیانی هاوسەریم پێک هێنا)
واتە لە عەقڵیەتی پیاوسالاری هەندێجار کوڕانیش قوربانین، بەڵام بە ئەندازەیی ئافرەت نا..!
واتە لێرەدا ئاماژە بەوە دەکات هەردوو قوربانی پێکەوە دژی ئەو عەقلێتە کۆنەپەرستە پێویست دەکات بوەستنەوە
یاخۆ بە مانایەکی دیکە ئافرەت داوا لە ڕەگەز بەرامبەر دەکات بۆ ژیانێکی پڕ لە ئاسوودەیی و پێکەوە ژیان هاوکاری یەکدی بن بۆ ئەوەی دیواری جیاوازەکان و کۆنەپەرستی بروخێنن.

بەڵام، لەعەقلێیەتی پیاوسالاری و باڵادەستیان رێگرە و لە شێوەی گاڵتەجاڕی پەرپەچی دەداتەوە بۆ نموونە کاتێك دەڵێت:
قاقایەکی گاڵتە ئامێزم بیست
دەمخاتە قەفەزی وەهم دەڵێ:
ئازادی ، پێبکەنە
پۆشاکی ڕەشبینی مەپۆشە
شاعێرێکی ناسك بنوسە
واتە وەڵامی داواکارییەکانی دەداتەوە، بەڵام لە شێوەی گاڵتەئامێزانە و دان بە مافەکانی بەرامبەری دانانێت پەرچی ڕووی راستەقینەی داواکارییەکەی دەداتەوە.

لە کۆمەڵگای داخراودا یەکێك لە پەیوەندییە جوان و پیرۆزەکان هەمیشە قوربانیە
بۆ نموونە لە کۆپلەیەکدا دەڵێت:
دیوارەکان ئەستەمن
لە ساتەکانی لەزەتیشدا ناڕوخێن
لە تەک ئەم دیوارانە
خۆشەویستی ئیفلیجە و پەیوەندی میکرۆباوی!
دڵدارێک دوڵبەرەکەی ئەکوژێت و
گوارەکانی بۆ سەفەر لێدەکاتەوە
واتە لێرەدا پێمان دەڵێت لە دەوروبەری ڕوحە تاریکەکان عەشق و خۆشەویستی هیچ بەهایەکی نیە، تاکە شتێك لە نێو عەقڵێتە داخراوەکان بوونی نەبێت نەبوونی ئازادییە.
لە کتێبی(مارکسیزم یان ئیسلام)ی مستەفا مەحمود دەڵێت: ئازادی گیانی هەموو ئەو هەڵوێستانەیە کە لە ڕەوشتەوە سەرچاوەی گرتووە بەبێ ئازادی نەڕەوشت نەدڵسۆزی نەداهێنان نەکار دروستی نەهیچ لە کەس چاوەڕێ دەکرێ )، واتە ئەگەر ئازادی خۆشەویستن و یەکتر ویستنی لە تاکەکانی کۆمەڵگا زەوت بکرێ ئەو کاتە کەسەکانیش ڕێگای کۆچ و سەفەر کردن ئەگرنە بەر ، کاتێك لە ژوورێکی زینداندا دەبیت ژوورەکە هەمیشە دەرگایەك یان پەنجەرەیەکی بچووکی لێیە، واتە ژیان هەرچەندە سەخت و دژوار بێت هەمیشە ئومێدێك هەیە، لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالارە یاخی بوونیش سمبوڵی ئەو ئومێدەیە ، بۆ نموونە لە کۆپلەیەکدا خانمی شاعیر دەڵێت:
لە تەنیشت دیوارێک دانیشتبووم
بەسەر ڕۆژنامەکەدا خەوم لێکەوت
لە خەومدا دەنگێک بە کۆڵانەکاندا دەگەڕا
یاخی بوونی مێیەکانی مەملەکەتە
واتە ئاماژە بە دەنگی یاخیبوون دەکات و بیری یاخیبوون لە ناخی مێیەکانی مەملەکەت چەکەرە دەکات دژی عەقلێیەتی کۆنەپەرستی و دژی ئەو مافانەی کە لێیان زەوت کراوە.

یاخۆ دەڵێت:
کارەساتێک لە ڕێدایە! هەر مێیە و وندەبێ
تەوارەکان دەبنە بۆمب و دەتەقنەوە
واتە کاتێك دەنگی یاخیبوون بەرز دەبێتەوە، هیچ شتێك وەك خۆی نامێنێتەوە ژیانی مرۆڤەکان تەوژمێکی دیکە وەردەگرێت دوور لەو ژیانە سادە و دووبارانەی کە تەنیا لە چوارچێوەی چوار دیوارە بە رێی دەکات
ئاگری توڕەیی و یاخیبوون لە ناخیدا چەکەرە دەکات یاخی دەبێت لەو ژیانە دووبارەیی کە خێزانێکی داخراو لە ژێر چەتری عەقڵیەتی پیاو سالاری دەیسەپێنن، بۆ نموونە کاتێك دەڵێت:

بێوەژنەکانی ئەنفال و کۆ مەرگ
کراسە ڕەشەکانیان دڕراندووە و
بازاڕی کوتاڵ فرۆشان وەر بوون
لە قوماشی خاکی دەپرسن
دوو ڕۆژی تر هەتیوەکان جێ دەهێڵن دەڕۆن

یاخۆ دەڵێت:
مەتبەخەکان چۆڵن
بۆنی خواردن لە هیچ ماڵێکەوە نایەت

واتە خۆیان دادەماڵن لەم ژیانە دۆزەخیەی کە بەسەریان سەپێنراوە، کە زۆرێك پێیان وایە کاری ئافرەت تەنیا بریتی یە لە خواردن دروستکردن و منداڵان بەخێو کردن هتد..
ڕەنگە بەشێکی سەرەکی ئەو کارانە پەیوەست بن بە ئافرەتەوە، بەڵام جۆرە جیاوازیەك و خۆسەپاندنێك لە کارەکەیە دەبینێرێت، سەپاندنی بەزۆر جۆرە ناڕەزایەك و یاخیبوونێك دەهێنێتە ئاراوە
لە “ڕۆمانی کەژاڵ”ی(مەندانە موعینی)، خەسرەو دەڵێت: ( ئەگەر مرۆڤ زۆری بۆ هات یاخیبوون هەڵدەبژێرێت )

لە کۆپلەیەکی دیکەدا شاعیردەڵێت:
چی دەبینم
کاروانێک لە تەواری خاکی، گوڵی خاکی
تاوسی خاکی ، ماکەوی خاکی
لەگەڵ هەزاران هەزار
زەینەب و ژیلا و لیسی و مادلینی بەرگ خاکی
لە لوتکەوە بەرو پێدەشت دەهاتنە خوار
بوو بە بروسکە و هەورە تریشقە باران دایکرد

لێرەدا شاعیر ناوی کۆمەڵێك کەسایەتی هێناوە، ئەگەرچی ڕەنگە بە شێوەی جیا جیا مردبێتن، بەڵام وەك ڕەمزی یاخیبوون ناویانی هێناوە، دەیان شوبهێنێت بە هەورە تریشقە.
لە “ڕۆمانی کەژاڵ”ی(مەندانە موعینی) کاتێك کەژاڵ دژی عەقلێتی پیاوسالاری ئەجەنگێ و شوو بە پیرە پیاوێک ناکات و لە کۆتاییە بە دەستی باوکی دەکوژێت ، لە کۆتاییدا لە بەزرایی و ئەو شاخ و کێوانەی کە تیایاندا دەجەنگە سەر لە نوێ دەردەکەوێتەوە ئەمەیش نیشانە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەمیشە شۆرشی بەرنگاربوونەوە دژی عەقڵێیەتی کۆنەپەرستی بەردەوامە و ئەو شۆرشە وەك باران ئاو پژێنی ژیانی ئافرەت دەکات و شکۆمەندی بۆ ژینی ئافرەت دەگەرێنێتەوە.

لە کۆپلەکانی کۆتاییدا دەڵێت:
ماڵە بێ دیوارەکان پڕ بوون لە ڕۆشنایی
دڵەکانیش لە خۆشەویستی
واتە کاتێ لە ژێر شۆرشی یاخیبوون ئازادی بە دەست دێت دڵەکان پڕ دەبنەوە لە خۆشەویستی.

بەڵام کاتێك دەڵێت:
لە خۆشیان هاوارم کرد، بە ئاگا هاتم
بینیم کچەکەم بەتانیەکەی لەسەر لاچووە و لەسەرمان دەگری

دەتوانین بڵێین شاعیر لێرەدا مەبەستی ئەوەیە خەونی ئازادی دژی ئەو ستەمە هەمیشە هەر هەبووە یاخۆ دەتوانین بلێین ڕزگار بوون لە واقیعیشدا بوونی نەبێ، بەڵام لە خەودا دەتوانرێت ببینرێت.

مخابن! عەقڵیەتی پیاو سالاری لە کۆمەڵگای ئێمە بوونی هەر ماوە، ئەگەر نەماوە ..؟! بۆ تا ئێستا ئافرەت دەکوژێت ..؟! بەڵام، ڕەنگە کاڵەوە بوو بێت بە جۆرێك لە جۆرەکان و جۆرە ئازادیەکیش بوونی هەیە، بەڵام لە ئەنجامی ئەو ئازادییە ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە هەواڵی نامۆ و نەخوازاو دەبیستین و دەبینینن.
لە کۆتادا دەڵێم هەندێجار ئازادی کارەساتە و دەبێت لە ئازادی بترسین.
بۆ نموونە لە “ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم”ی شێرزاد حەسەن
(کاتێ برا گەورەکەیان دەستی دەچێتە خوێنی باوکی و باوکی دەکوژێت بۆ ئەوەی خوشك و برا و خێزانەکەی ڕزگار بکات، ئیدی بەجۆرێك خوشك و برا و خێزانەکەیان پەرتەوازە ئەبێ تەنانەت براگەورەکەیانیش ناتوانێ بە ئاسانی کۆیان بکاتەوە دەگاتە ئاستێك برا گەورەکەیانیش لە ماڵ دەردەکەن ..) ئەگەر بولبولێکیش بۆ هەمیشە لە قەفەسدا بێت و لە ناکاو ڕزگار بکرێت هەم لە قەفەسەکە دەبێت، هەم بە تەواوی لە “فڕین”یش دەکەوێت.




خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی(بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گومڕا.. لەتیف ئەمین

دەرهاتن لە قاوغ و قەپێلکی جەهالەت و ڕزگاربوون لە دۆگم و دواکەوتوویی و چەقبەستوویی هزری و بێداربوونەوە لە خەوی خورافە، ئاسان نییە، بەڵام ئەستەمیش نییە. وشکەباوەڕی و وەستان لەسەر یەک دید و تێڕوانین و بۆچوون و باوەڕ، عەقلی مرۆڤ پەک دەخات، بیری مرۆڤ پووچ دەکات. بەپێچەوانەوە، گومان و گەڕان و خوێندنەوە و لێکۆلینەوە و کنە و پشکنین و بەدواداچوون، دەرگا بۆ بیرکردنەوەی مرۆڤ دەخەنە سەر پشت، مرۆڤ لە توونێلی تاریکی و زەلکاوی نەزانی ڕزگار دەکەن.
نووسەر(شەماڵ بارەوانی) بە زمانێکی سادە و ڕوون و ڕەوان و بێ گرێوگۆل، بیرەوەری و بەسەرهاتی قۆناغێکی دیاریکراوی ژیانی خۆیمان لە دوتوێی کتێبێکدا، بە ناونیشانی(بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گومڕا) بۆ دەگێڕێتەوە. باسی ئەوسەردەمە دەکات کە لە حوجرە و قوتابخانە ئایینییەکانی شاری هەولێر فەقێ بووە، ساڵانێکیش لە گەلێک ناوچە و گوند و شوێنە جیاجیاکانی کوردستان پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوت. نووسەر، وەک خۆی ئاماژەی پێ دەکات، سەرەتا فەریکەفەقێیەکی تەکفیری و ڕادیکاڵ و توند و دەمارگیر بووە، بەڵام فەقێیەکی پرسیارکەر بووە، تاسە و تامەزرۆیی بۆ زانین و خۆپێگەیاندن و خۆ پەروەردەکردن هەبووە. فەقێیەکی خوێنەر و کونجکۆڵ(فزوولی) بووە، وەک خۆی باس دەکات، سلی لە خوێندنەوەی هیچ کتێبێک نەکردۆتەوە، بێ ترس و دوودڵی، لەوپەڕی ڕاستەوە بۆ ئەوسەری چەپ، لە خوێندنەوەی کتێبەکانی مارکس و نیچە و شۆپنهاوەر و کافکا و سارتەر و هەرچی سەرچاوە و کتێب هەیە سەبارەت بە مارکسییەت و ئیلحاد و عەدەمیەت نووسراون، تا زۆربەی ئەو کتێبانەی کە ڕادیکاڵییەکانی وەک ئیبن تەیمییە و ئیبن قەییم و عەبدوللا عەزام و زۆری دیکەشی خوێندووەتەوە.

نووسەر، سەرکێشی لەگەڵ فیکر و فەلسەفە و ئایدیا جیاوازەکان کردووە، لە ڕووباری بە خوڕی زۆر مەزهەب و بیروباوەڕ پەڕیوەتەوە، لە زۆر پێدەشتی باوەڕی دڕ و دڕکاوی دەرباز بووە، لە دەرگای هەرچی قوتابخانەی فیکری و فەلسەفی هەیە چووەتە ژوور، سەری لە ماڵی هەموو دژەباوێک داوە.
نووسەر، وەک لەبیرەوەرییەکانیدا باس دەکات، دوای خوێندنەوە و گەڕان و بەراوردکاری نێوان ئایینەکان و بیرکردنەوە و تێڕامانێکی زۆر، بە میتۆد و لۆژیکی زانستی، نەک بەهۆی ڕق و کاردانەوە، تووشی گۆڕانی فیکری بووە. گۆڕانێکی کتوپڕ و لەخۆڕا نا. وەک شێخی سەنعان، بەهۆی سۆز و ئەڤین و شایدابوونەوە نەگۆڕاوە، شێخی سەنعان، شێخێکی دیار و ناودار بووە و(٥۰۰) موریدی هەبووە، (٥۰) جار حەجی کردووە، لەپڕێکدا عاشقی کچە مەسیحییەک دەبێت و لە دین وەردەگەڕێت و بەگەل دڵبەرەکەی دەکەوێ و دەبێتە بەرازەوان.
وەک لە بیرەوەرییەکانیدا ئاماژەی پێ کردووە، قۆناغی یەکەمی گۆڕانە فیکرییەکەی نووسەر، بە قورئانیبوون دەست پێدەکات. قورئانییەکان ئەوانەن کە بۆ تێگەیشتن لە ئایین، تەنها پشت بە ئایەتەکانی قورئان دەبەستن، فەرموودە و سەرچاوەکانی کەلەپوور و ڕای ئیمام و پێشەوای مەزهەبەکان ڕەت دەکەنەوە، تەنها قورئان بە سەرچاوەی تەشریع دادەنێن.

نووسەر لە قۆناغێکی تردا بە موعتەزیلەکان سەرسام دەبێت. موعتەزیلەکان گرووپێکی کەلامی بوون، بڕوایان بە پشتبەستن و گەڕانەوە بۆ عەقل هەبووە بۆ شیکردنەوە و تێگەیشتن لە دەقە ئاینییەکان و بڕیاردان لەسەر کاروبارەکانی ژیان.
نووسەر لە بەشێکی یادداشتەکانیدا باس لەوە دەکات، لە حوجرەکاندا وانەی فەلسەفەی بە هاوڕێ فەقێکانی گوتووەتەوە و کاریگەریشی هەبووە لەسەر هزر و بیرکردنەوەی هاوڕێکانی و چەندین فەقێ بەهۆی ئەوەوە تووشی گۆڕانی فیکری بوونە. بەهۆی ئەمەوە تووشی کێشە بووە لەگەڵ مەلاکان، چونکە خوێندنی فەلسەفە و لۆژیک و ئەو بابەتانە لای پیاوانی ئایین مەترسیدارە، وەک باوە، دەڵێن: “من تمنطق، تزندق” ئەوان پێیان وایە فەلسەفە هەڕەشەیە بۆسەر ئایین، گوایە مێشکی مرۆڤی بڕوادار تێک دەدات و تووشی گومان و گومڕایی دەکات.
ئەم فەقێیە، ڕۆژبەڕۆژ هەوڵی داوە خۆی لە کۆتوبەندی ئایین و ئایدیۆلۆژیا ڕزگار بکات، هەوڵی داوە بێ ماسک و ماکیاژ ڕا و سەرنجەکانی خۆی لەسەر ئایین و ئیمان و ئازادییەوە دەڕبڕێت. وەک لە بیرەوەرییەکانیدا ئاماژەی پێداوە، لە فەقێیەکی حافزقورئانەوە بازی داوە بۆ کەناری لائیکبوون، لە ئیسلامییەکی پابەند و داخراو و دەقگەراوە بۆ مرۆڤێکی ئازادیخواز، کە بڕوای بە پێکەوەژیان و پلوراڵییەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەیە. دواجار، بەهۆی نەچوونە ژێر باری عەقلی مێگەل و ئەنتی باوی و یاخیبوون و هۆشیاری و بوێری و سلنەکردنەوە لە گوتنی ڕاستییەکان، تۆمەتی مولحیدبوون و بێدینی و کافربوون و زەندیق و زەردەشتی و ئێزدی و گومڕایی ئاراستە کراوە. بەڵام ئەو کۆڵی نەداوە و ئەم تۆمەتانە کاریان لێی نەکردووە. ڕەنگە هەر لەبەر ئەم تۆمەتانە بێت، وەکو تەنزێک، ناسناوی فەقێی گومڕای بۆ خۆی داناوە.
لەگەڵ هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەکی ئەم کتێبە، گوزەرێک بەنێو ژیان و بەسەرهات و یادداشت و بیرەوەری و فیکری فەقێیەک دەکەین، فەقێیەک لە لوتکەی دۆگمایی و فێندەمێنتالیستییەوە، بۆ مرۆڤێکی سیکۆلار و لیبراڵ و عەقلگەرا. فەقێیەک، لە دژایەتی ژنەوە بۆ سەنگەری فێمێنیستان و هەوڵدان بۆ سەربەستی ژن و دژایەتیکردنی عەقلی نێرسالاری و جیاکاری ڕەگەزی و چەوساندنەوە و بە کەنیزەککردن.

ئەم کتێبە، بیرەوەری فەقێیەک دەگێڕێتەوە، کە تا سەر ئێسقان دژ و دوژمنی ئازادیخوازان و ڕۆشنگەران و شاعیران بووە، تەنانەت خۆزگەی ئەوەی خواستووە کە ئەگەر بێت و ڕۆژێک دابێت دەوڵەتی ئیسلامی دابمەزرێت، بۆئەوەی بەدەستەکانی خۆی سەری فلان نووسەر و کەسایەتی ببڕێت، بەڵام دوای گۆڕانە فیکرییەکەی، شتەکان پێچەوانە دەبنەوە، دەبێتە هاوڕێ و هاوبیر و هاوسەنگەری هەمان ئەو کەسەی کە بەڵێنی بەخۆی دابوو سەری ببڕێت.
لەگەڵ بیرەوەرییەکاندا، نووسەر شیکردنەوەی بۆ چەمکەکانی ئیلحاد و ئەتایست و لائیکبوونیش دەکات. هەروەها باس لە ڕوانگە و جیهانبینی موعتەزیلەکان و قورئانییەکان و عەدنانییەکان و ئەشعەرییەکان و مەزهەبی شافیعیش دەکات.
ئەم کتێبە پێمان دەڵێت، گۆڕانی فیکری ئەستەم نییە، هەژانی هزری ئەگەری ڕوودانی دوور نییە. ئەم کتێبە پێمان دەڵێت، دەکرێ لە قۆناغێک، لە ڕۆژگارێک، لە وێستگەیەکی ژیاندا، مرۆڤ لە گۆمی مەنگی نا ئاگایی و نەزانیدا مەلە بکات، لە خەون و خەیاڵی خورافەدا ڕۆ بچێت، لە بەستەڵەکی ئایدیۆلۆژی بتەزێت و بخزێت، هزر و بیری سڕ ببێت، بەڵام تا هەتایە نا، بۆئەبەد نا، ڕۆژێک هەردێت، تیشکی خۆری ڕۆشنگەری، شەختەبەندی دەمارگیری و ئایدیۆلۆژی بتوێنتەوە، ڕۆژێک هەر دێت، چرای زانست و زانیاری، ئەشکەوتی بیری کۆنخوازی پڕکاتەوە. وەکچۆن ئێستا شەماڵ بارەوانی، دوای خوێندنی حوجرە و تەواکردنی کۆلێژی شەریعە و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفەی ئیسلامی، خاوەنی سەدان وتار و بابەتی ڕەخنەیی و فیکری و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و باس و بابەتی جۆراوجۆرە و لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکوردییەکان بابەتەکانی بڵاو دەبنەوە. جگە لەمانە، نووسەری ئەم کتێبە تا ئێستا خاوەنی سێ بەرهەمی شیعرییە، ئەم کتێبەشی بەرگی یەکەمی(بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گومڕا)یە، بەرگی دووەمیشی لەژێر چاپدایە. داوا لە خوێنەرانی کتێب و شەیدایانی ئازادی بیروباوەڕ و ڕۆشنگەری و عەقلانییەت دەکەم، ئەم کتێبە بخوێننەوە.




ئەمە شۆڕشی ئێمەیە!.. حەمید تەقوایی.. وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

وتاری دەستپێکی پلینۆمی ٥٦ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری

ئەم پلینۆمە لە دڵی شۆڕشێکدا بەڕێوەدەچێت. ئەو شۆڕشەی کە نزیکەی ٥ مانگە بەردەوامە. ئەم شۆڕشە دروشم و ئاڵا و ئایکۆنی تایبەتی خۆی هەیە. شۆڕشی ژن ژیان ئازادییە، چونکە دژی حکومەتێکە کە دژە ژن و دژە ژیان و دژە ئازادییە. لە کۆماری ئیسلامیدا ژنێک بە حیجاب و بە ئاپارتایدی جێندەری و بە بەکەمزانین و سوکایەتی ڕۆژانە و بە یاساکانی شەریعەتەوە، بە فەرمی و ئاشکرا بە مرۆڤ نازانرێت. ژن وەک کاڵایەکی سێکسی سەیر دەکرێت. و هەر بۆیەش ئەم شۆڕشە ژنانەیە. ژنان هێزی سەرەکییەتی و داواکارییەکی گرنگی کۆمەڵگا یەکسانی تەواوەتی نێوان ژن و پیاوە.
شۆڕشێکە دژی دەسەڵاتێکی دژە ژیان. حکومەتی ئێعدام، حکومەتی پرسە و ماتەمینی، حکومەتی مردوو پەرستن و شەهیدبوون! حکومەتی کرێی خوار هێڵی هەژاری، حکومەتی نەهامەتی گشتی و مووچەی فەلەکی. بەرگریکردن لە ژیان و چێژوەرگرتن لە ژیان و گەڕانەوە بۆ ژیانێکی شایستەی مرۆڤی سەدەی بیست و یەک یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم شۆڕشە.
و لە کۆتاییدا ئەم شۆڕشە شۆڕشێکە بۆ ئازادی. دژی حکومەتێک کە هیچ جۆرە بۆچوون و دەربڕینی بیروڕا و ڕێکخستن و حزب و هەر چالاکیەک کە لە چوارچێوەی پێوەر و یاساکانی سەردەمی بەردینی ئیسلامیدا نەبێت قبوڵ نەکات و لە دژی ئەو پەنا بۆ ئێعدام و ئەشکەنجەدان ، ئازاردان، سەرکوتکردن، و جۆرەکانی تری تاوان دەبات.
شۆڕش دەیەوێت ئەم دۆخە هەڵبوەشێنێتەوە. ئامانجی ئەم شۆڕشە وەک هەر شۆڕشێکی تر، ڕوخاندنی حکومەتە، بەڵام هۆکارێک هەیە کە خەڵک بۆ ڕوخاندنی حکومەت ڕاپەڕی. کاتێک خەڵک ڕایدەگەیەنن کە دەبێت حکومەت بڕوخێنرێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە دەبێت حوکمی ئایین بڕوخێنرێت، واتە دەبێت ئایین لە حکومەت، لە یاسا، لە پەروەردە بسڕدرێتەوە. واتە دامەزراوەی ئایینی تەنانەت مافی ئەوەی نەبێت دەستوەردان لە ژیانی تایبەتی خەڵکدا بکات. شۆڕشی ئێستا لە ناخ و ناوەڕۆکیدا دژە ئایینە. کۆمەڵگای ئێران یەکێکە لە کۆمەڵگا پێشکەوتنخوازەکان دژ بە هەموو جۆرە بیروباوەڕ و خورافاتێکی ئایینیە و خەڵک لە دروشمەکانیاندا، لە سۆشیال میدیادا، لە ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی گیانبەختکردوەکانیانداا بە هەزار و یەک قسە و کردار ئەمەیان نیشانداوە. کۆمەڵگا پەیوەندی بە قورئان و دین و ئەم جۆرە خورافاتەوە بە تەواوی پچڕاندووە. شۆڕش بۆ ژن، ژیان ئازادی خۆی لە خۆیدا شۆڕشگێڕانەیە، دژە ئایینییە.
ئەم شۆڕشە شۆڕشێکە بۆ یەکسانی و دژی هەژاری و نەهامەتی و هەر جۆرە کۆیلایەتییەکی کرێ کە لە کۆمەڵگادا بەربڵاوە. دژی ساختی کێشی ئابووری، لە بەرامبەر بۆشایی قووڵی نێوان هەژاری و سامان. شۆڕش لەسەر ئاڵای خۆی ژیانی نووسیوە، چونکە دەیەوێت لەدژی ئەو هەموو هەڵاواردن و نایەکسانییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە، لەدژی هەژاری و نەهامەتی و بێکاری و گرانی نرخ، بێ ماف و نائەمنی بێنە مەیدان و لە کۆمەڵگا ڕایانماێت.
شۆڕش بۆ ئازادییە، واتە ڕزگاری مرۆڤ. نەک هەر بە مانای ئازادی یاسایی و ئازادییە یاساییەکان، بەڵکو بە مانای ڕزگارکردنی مرۆڤ و گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ مرۆڤ. مرۆڤ بتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات، لە ئیدارەی کۆمەڵگا و لە شوێنی کار و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا بەشدار بێت، بڕیار بدات و بڕیارەکانی جێبەجێ بکات. مانای شۆڕش ڕزگاری هەمەلایەنەی مرۆڤەکانە. لە شۆڕشی ١٣٥٧دا ئازادی بە مانا لیبراڵەکەی پەرلەمان و دیموکراسی نوێنەرایەتی نەکرا، بەڵام زۆر لەوە زیاتر بوو. خەڵک لە هەموو شوێنێک شوراکانیان پێکهێنابوو. وە دەیانویست لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە، لە ڕێگەی بەشداری شوراکانەوە ئازادی بپارێزن. وە شۆڕشی ئێستاش بە هەمان ئاراستەدا دەڕوات.
ئازادی واتە ڕزگارکردنی مرۆڤ و گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ مرۆڤ لەسەر پێشەوەی ئەم شۆڕشە نووسراوە.
کاتێک گرنگی بەم خاڵانە بدەیت، بۆت دەردەکەوێت کە ئەم شۆڕشە شۆڕشی ئێمەیە. شۆڕشی ئێمەیە، نەک لەبەرئەوەی شۆڕش بووەتە مۆد و هەر هێزێک کە تا دوێنێ شۆڕشی بە ئاژاوە دەزانی و دژی قسەی دەکرد، ناچارە ئەمڕۆ لەسەر شۆڕش قسە بکات. نەک لەبەرئەوەی دونیا هەڵسا و کڕنۆش بۆ شۆڕش دبات؛ نەک لەبەر ئەوەی ئێستا تەنانەت ئەوانەی پێشتر لە سیاسەتدا نەبوون و هیچ پەیوەندییەکیان بەو ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییانەوە نەبوو کە ڕۆژانە دەگوزەرا، خۆشبەختانە ئەمڕۆ چالاک بوون و ناڕەزایەتی دەردەبڕن؛ ئەمە شۆڕشی ئێمەیە، چونکە ئێمە ڕۆڵێکی کارامان هەبوو لە ئامادەکارییەکەیدا، لە بناغەکردنیدا، لە هاتنی بۆ مەیدانەکەدا.
حیزبی ئێمە لە سەرەتای چالاکییەکەیەوە، لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەردەوام لە دژی هەڵاواردنەکان لە بوارە جیاجیاکاندا خەباتی کردووە، کە ئەمڕۆ بە ملیۆنان کەس لە ئێران و دەرەوەی وڵات لە شەقامەکاندا ئاڵایان لە دژی هەڵکردووە، دروشمەکانیان دەوتەوە، پلاکارد و لافیتەکانی دەنووسن.وە بە پردەکانی شەقامەکانی تاران و شارەکانی ترەوە هەڵیدەواسن. ئەمە حیزبێکە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو کۆماری ئیسلامی دامەزرا. وە ئەوە هەمووکارنامەکەیەتی. ئەمە حیزبی خەباتی بەردەوامە لە دژی حیجاب نەک هەر لە ٨ی مارس، لە ڕۆژی جیهانی ژنان، بەڵکو لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵدا. ئەو حیزبە لە دژی ژنکوژی و ئاپارتایدی جێندەری و حیجاب چالاک بووە. ئەمە حیزبێکی دژ بە ئیسلامی سیاسییە لەسەر ئاستی جیهانی و هەر بەم هۆیەشەوە ماوەیەکی زۆرە ئاڵای بایکۆتکردنی کۆماری ئیسلامی بەرزکردۆتەوە کە خۆشبەختانە ئەمڕۆ بووەتە گوتارێکی گشتی. ئەمرۆ تەنانەت لە پەرلەمان و حکومەتەکانیشدا باس لە بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران دەکەن ، باس لە دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و داخستنی باڵیۆزخانەکانی و هتد دەکەن. ئەمە ئەو ئاڵایەیە کە زیاتر لە دە ساڵە حیزب هەڵیکردووە و خەباتی کردووە بۆ بەدیهێنانی.
ئەم شۆڕشە تایبەتە بە ئازادی وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەمیشە لەگەڵ ئازادی بێ مەرج بووە. ئازادی بیروڕا، ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئازادی حزبەکان، ئازادی چالاکیی کۆمەڵایەتی و مەدەنی و خەباتی کۆمەڵایەتی و مەدەنی. سنووردارکردنێکی مێژوویی و هەمیشەیی، بە تایبەت لەم چل ساڵەدا، لە ڕێگای ئازادی پیرۆزی ئایینیدایە. ناتوانی بە ئاین بڵێی پشتی چاوت برۆیە چونکە لە شتە پیرۆزەکانە، ئەوە “کلتووری گشتی خەڵکیە ” و ئەم جۆرە قسە بێمانا و پاساودانەوەیە. نەک هەر لە ئێران بەڵکو لە هەموو جیهان. لە ڕووی مێژووییەوە ئەوەی ئازادی مەرجدار کردووە هەمیشە ئایین بووە. هەمیشە خەڵک ئازاد بووە لە قسەکردن لەسەر کەش و هەوا و بابەتی لەو جۆرە، بەڵام کاتێک باس لە باسکردنی دەسەڵات و پیرۆزییەکان دەکرێت، بەتایبەتی کاتێک باس لە دوو سیستەمی پیرۆزی ئایینی و پیرۆزی نەتەوەیی- نیشتمانی دەکرێت، ئەوا تەنانەت لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکانیشدا بەهەمان شێوە هەزار و یەک سنووردارکردن لە ڕێگاکەتاندا دایاندەنێن. لە کۆماری ئیسلامیدا بە ڕوونی ئەوە ئایینە کە قوڕگی ئازادیی گرتوە و خنکاندووە. بۆیە کاتێک باس لە ئازادی بێ مەرج دەکەین و کاتێک کۆمەڵگا دروشمی ئازادیبەرزدەکاتەوە، پێش هەموو شتێک مانای ئازادی ڕەخنەگرتن لە ئایین، واتە ئازادی هەجووکردنی دین، گاڵتەکردن بە ئایین. ئازادی نووسین و قسەکردن و نمایشکردن و فیلم و سینەما و کولتوور و هونەر دژی پیرۆزی و تابۆ و بیروباوەڕی ئایینی. بەبێ ئەمە ئازادی ئازادی نییە.
ئەمانە ئەو دروشم و گوتار و تێکۆشانانە بوون کە حیزبی ئێمە پەیڕەوی کردووە.
حیزبی ئێمە هەمیشە ئاڵای شۆڕش، ئاسۆی شۆڕشی وەک شتێکی پێویست، وەک شتێکی خوازراو و وەک شتێکی مومکین لە کۆمەڵگادا، قسەی لەسەر کردووە و تێپەڕاندووە. وە ڕایگەیاندووە کە تاکە ڕێگا بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگا و هەموو خەڵکی ئێران شۆڕشێکی قووڵی کۆمەڵایەتییە، نەک هەر دژی حکومەتێک بەڵکو دژی سیستەمێکیش. سیستەمی دابەشکاری، سیستەمی هەڵاواردن، سیستەمی دژە ئینسانی کە کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتی دەکات. ئەم مافیایە ئابوریانە، ئەم ئایەتوڵڵا ملیاردێرانە لە قورئان نەهاتنە دەرەوە، لە سیستەمی سەرمایەدارییەوە هاتوون، سیستمی لەسەدا یەکەکان، سیستەمی کەمینەیەکی سەربەرز، و ئەوە بۆ پاراستن و پارێزگاری لە ئەم سیستەمەیە کە براونەتە پیشەوە وزیاتر لە چل ساڵە.کە خوێنی خەڵک دەخەنە ناو شووشە. شۆڕشی ئێستا شۆڕشێکە دژی ئەم نەزمە. نەک هەر دژی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو دژی ئەو پێداویستییە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی کە حکومەتێکی وەک کۆماری ئیسلامی دێننە ئاراوە و بەم شێوەیەش بەرد بە خەڵکی ئێران دەکێشێت. پێویستە ئەم سیستەمە بڕوخێنرێت بۆ ئەوەی کۆمارە ئیسلامیەکانی تر ئەمجارە بە ناوێکی ترەوە دەسەڵات بەدەست نەهێننەوە. سەد ساڵە لە مێژووی ئێراندا یەک لە دوای یەک دیکتاتۆریەتمان هەبووە و ڕۆڵی هەموویان بەرگریکردن لە سیستەمی چینایەتی هەلپەرستانی ئیستغلالکار بووە. هەندێک جار لەژێر ناوی قاجار، هەندێک جار بە ناوی پەهلەوی، هەندێک جار بە ناوی قورئان و ئیسلام و کۆماری ئیسلامی.
ئەم شۆڕشە شۆڕشێکە بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی مێژوویی لەگەڵ هەر جۆرە دیکتاتۆریەتێک، بەو سیستەمەی کە لە ئێراندا دیکتاتۆری دەخوازێت و پێویستی بە دیکتاتۆری هەبووە. پێویستە لە ڕەگەوە لێی ببڕدرێت و ئەم شۆڕشە شۆڕشێکە لە دژی ئەو نیزامەی کە پێویستی بە کۆماری ئیسلامییە بۆ بەرگریکردن لە خۆی. بۆ بەرگری لەخۆی پێویستی بە دیکتاتۆریەت هەیە. شۆڕش دەیەوێت ئەم نیزامە لەناو ببات.ئەمە مانای ژن ژیان ئازادیە.
باشە لەمەودوا چی ڕوودەدات؟ بۆ کوێ دەڕۆین؟ ئەو وێنەیەی ئەمڕۆ هەیە ئەوەیە کە خۆپیشاندان و مانگرتن و گردبوونەوە و ناڕەزایەتی خوێندکاران و توێژە جیاجیاکانی وەک کاسبکاران و خۆپیشاندان لە شەقامەکانی شارەکان و هتد کەمبووەتەوە. کەم بووەتەوە هەندێک کەس دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە شۆڕش کۆتایی هاتووە. یان خەریکە کۆتایی دێت. وە کۆماری ئیسلامی بە ئێعدام و سەرکوت سەرکەوت. بەڕای من هیچ کام لەمانە ڕاست نین.
یەکەم: شۆڕش لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەردەوامە. هێندەی تر بەهێزتر لە دەرەوەی وڵات دەجوڵێت و لە ناوخۆی وڵاتیشدا هێشتا دروشمی شەوانە و دیوار نووسین و چلەکان و مانگرتنی گشتی هەیە. بەڵام ئەمە تاکە پرس نییە. بنەمای بابەتەکە ئەوەیە کە کۆمەڵگا چووەتە قۆناغێکەوە کە چیتر ئەم حکومەتە قبوڵ ناکات. ڕق و تووڕەیی خەڵک نەک هەر کۆتایی نەهاتووە یان کەم نەبووەتەوە، نەک هەر ڕازی نەبووە بەم دۆخە، نەک هەر بێ هیوا نەبووە، بەڵکو زۆر زیاتر لە ڕابردوو لە گۆڕەپانەکەدایە و بە ڕق و یاخیبوونێکی زۆر زیاتر لە سەرەتای ئەم شۆڕشە وە دەیانەوێت کۆماری ئیسلامی لە ناو ببەن.
شۆڕش هەوراز و نشێوی هەیە. لە ڕووی جوڵەی مەیدانییەوە، ڕەنگە فراوانتر یان تەسکتر بێت. بەڵام ڕۆحی کۆمەڵگا، ئاسۆی کۆمەڵگا، خواستی کۆمەڵگا هێشتا ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییە.
فاکتەری بنچینەیی ئەوەیە کە بە بڕوای من ئەمڕۆ و نەک هەر لە شۆڕشی ئێستادا، بەڵکو لانیکەم لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئەمڕۆ حکومەت و کۆمەڵگا وەک دوو دوژمن ڕووبەڕووی یەکتر وەستاون. لە ئێران هیچ کەسێک حکومەت بە بەرپرسیار لە کاروبارەکان ناناسێت، چونکە لە هیچ شتێک بەرپرسیار نییە. حکومەتێک کە بۆ نمونە نان و بژیوی خەڵک دابین بکات، هەلی کار بڕەخسێنێت، ڕێگری لە پیسبوونی ژینگە بکات، دادپەروەری بەرقەرار بکات، ڕێگری لە تاوانەکان بکات، ڕێگری لە دزی و گەندەڵی بکات و هتد. حکومەت نەک هەر ئەم کارانە ناکات، بەڵکو سەرچاوەی ئەو هەموو خراپەکاریانەیە. سەرچاوەی ئەو هەموو ئازارانەیە. خەڵک ئەمەیان بینیوە. بە فەرمی حکومەت لە زمانی خامنەییەوە خەڵک بە دوژمن ناو دەبات. دەڵێ شۆڕش پشێوی و پیلانی دوژمنانە. واتە مرۆڤەکان دوژمنی منن. وە خەڵک ماوەیەکی زۆرە ڕایگەیاندووە کە دوژمنەکەمان ڕاست لێرەدایە. خەڵکیش دەڵێن بمرێ خامنەیی. بە بۆچوونی من لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئەمڕۆ و بەتایبەت لەم چوار پێنج مانگەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا، لە هەموو کاتێک زیاتر ڕوون بووەوە کە حکومەت و خەڵک وەک دوو دوژمن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. ئەوە “ئاژاوەگێڕەکان” نین کە دەگیرێن و ئەشکەنجە دەدرێن و لە سێدارە دەدرێن. ئەمانە دیلی شەڕی دەستی دوژمنی خەڵکن. وە خەڵک بریندارەکانی نابەن بۆ نەخۆشخانەکان چونکە نەخۆشخانە هی دوژمنە. لە ماڵەوە ئاگاداری بریندارەکانن. خەڵک دەمێکە حسابی خۆیان لەم حکومەتە جیاکردۆتەوە.
کاتێک ئەم پەیوەندییە لە نێوان حکومەت و خەڵکدا لە کۆمەڵگایەکدا دامەزرا، ئەوە ڕوونە کە ئەوە خەڵک نییە کە شکست دەهێنن. ناتوانی هەموو کۆمەڵگا بکوژیت، ناتوانی کۆمەڵگا بڕوخێنیت، بەڵام حکومەت دەتوانرێت بڕوخێنرێت و پێویستە بڕوخێنرێت. لە کۆمەڵگای ئێراندا پەیوەندییەک، کەشێکی سیاسی، گوتارێک و پارادایمێک هەیە کە دوو دوژمن لە دژی یەکتر ڕاگرتووە:٩٩٪ی کۆمەڵگا بەرامبەر بە ١٪ی دەسەڵاتدار.
لەم شەڕەدا مانەوەی کۆمەڵگەیە کە سەردەکەوێ. حکومەت بە ستراتیژی کوشتن و مانەوە شەڕ دەکات، بۆ مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا، بۆ پاراستنی دەسەڵاتی دۆزەخی خۆی، خەڵک بۆ ڕووخاندن و مانەوەی ژیان، کۆمەڵگە بۆ درێژەدان بە ژیان خەبات دەکات و کۆماری ئیسلامیش بۆ درێژەدان بە جەهل و تاوان و خورافات و ستەم و کوشتار دەجەنگێت.
براوەی ئەم شەڕە تەنیا دەتوانێت خەڵکی ئیران بێت،وە حزبێکی وەک حزبی ئێمە لە مەیداندایە تا هەروەک چەند دە ساڵی هەڵسوڕانی خۆیدا نیشانی داوە، لەهەموو مەیدانەکاندا ئاڵای خەباتی لە دژی هەر جۆرە جیاکارییەک، لە دژی هەر جۆرە نادادپەروەرییەک، دژی هەر جۆرە چەوساندنەوەیەک بەرزکردوەتەوە و بە هەموو هێزی خۆیەوە شۆڕش بەرەو پیشەوەببات و بەهێزتری بکات. دڵنیام شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە سەرکەوتنی خەڵکی ئێران، نەک تەنیا لە دەستی کۆماری ئیسلامی، بەڵکوو ڕزگاری کۆمەڵگە لەو سیستمە کە پێویستی بە حکومەتێکی دۆزەخی ئاوا هەیە، بەدی دێنێت.
بژی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی.

١ی شوباتی ٢٠٢٣




بیرەوەریيەکانی فەقێیەکی گومڕا(49).. شەماڵ بارەوانی

بەشی چل و نۆ

موسلیمم بە ئەفلاتۆن گۆڕییەوە..!

لەبەشی یەکەم دا باسم لەوەکرد. فەقێیەک بووم کە بێ ئەندازە موتاڵای کتێبانم دەکرد و دەمخوێندەوە.

دایکم زۆر جار پێی دەگوتم:کوڕم شێت دەبیت شێت، هێنده مەخوێنەوە لۆ مێشکت خراپە بە خوای.

هەرپارەیەکی لە فەقێیاتی لە ڕێگای زەکات و سەرفیترە و خێر و سەدەقەوە، دەستم دەکەوت، یەکسەر هەموویم بە کتێب دەدان و دەشمخوێندنەوە.

فەقێی تری هاوڕێشم هەبوو، بە زمانە بازاڕیەکەی گوتەنی:(ژنی پێ دەهێنا). پارەی زەکات و سەرفیترە و خێر و سەدەقە دەڵێم.

جا بە بۆنەی زۆر موتاڵاکردنم و کتێب کڕینی زۆرەوە، زۆربەی کتێبفرۆشەکانی هەولێر، ببوون بە هاوڕێم.

هەندێک لە هاوڕێ فەقێیەکانم پێیان دەگوتم: تۆ کەسێکی قرچۆک و ڕەزیلیت. لە ڕاستیدا قیچەک قرچۆک بووم، بەڵام ئێجگار واش نەبووم.

من بۆ کتێب کڕین، گەر بهاتبواو بە دەفتەریش دۆلارم هەبوایە، هەموویم بە کتێب دەدا و بۆ کڕینی کتێب، کورد گوتەنی پارەم دەڕشت. لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی کە مەلایەتیم تێدا کرد، هەڵە نەبم نزیکەی دەفتەرێکم وەرگرت و هەموویشم بە کتێب دا.

من بە حوکمی ئەوەی بەو دواییە کتێبی فیکری و فەلسەفی و سیاسی و ئەدەبیم زۆر دەکڕین، ئەو کتێبانەش هەندێکیان نرخەکەیان زۆر گران بوو.

بیرمە جارێک چل و پێنج هەزارم بە یەک کتێب دا !

جا دایکم ڕەوانی شاد بێت، بەردەوام پێی دەگوتم ئەو هەموو کتێبەت لۆچییە؟ ئەوە نافرۆشرێتەوە بیانفرۆشیتەوە؟

منیش دەمگوت:ئەوانە ڕۆحی منن، هیچ کەسێک هەیە ڕۆحی خۆی بفرۆشێت!؟

سەرەتا زۆر کتێبی ئایینیم دەکڕین، کتێبی سەلەفیزمەکان و ئیسلامیەکان، کتێبەکانی ئەقیدە و کتێبە مەزهەبی و فیقهیەکان، کتێبی مێژوویی سەبارەت بە مێژووی ئیسلامی ..تاد.. هەموویشم دەخوێندنەوە.

وەختێک زۆر قەرەزاوی ئیخوانیم دەخوێندەوە، نزیکەی سەت کتێبی ئەو پیاوە ئیخوانیەم سەبارەت بە ئەقیدە و سیاسەت و فیقه و سیکۆلاریزم و ڕەوتی ئیسلامی سیاسی و ..تاد. لە حوجرە دا خوێندەوە.

ئەوکات من فەقێیەکی زۆر دوگمایی بووم، ڕوانینێکی زۆر سەقەت و هەڵەم بۆ چەمکی سیکۆلاریزم هەبوو.

بەهۆی ئەوەی ئەوکاتە ئیخوان بووم و سیکۆلاریزمم بەو تەفسیرە سەقەت و تێگەیشتنە خوار و خێچەوە، لەو پیاوە ئایینیە ئیخوانییەوە ناسی.

هەڵبەت ئەو پیاوە ئایینیە ئیخوانیەی کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە و تا لە ژیاندابوو وەکو ڕووناکبیر و نووسەری کۆچکردوو( شاکرنابلسی)دەڵێت، دەم لە هەموو بابەتێک دەکوتێت.

ئەو قەرەزاویەی کە کوڕەکەی خۆشی “عبدالرحمن ڕازی نەبوو بە فەتواکانی وەك لە نامە بە هێزەکەی گوزارشی لێکرد.

بە باوکی گوت تۆ سیاسەت تێکەڵ دەکەیت بە دین، کاتی هاتووە بوەستی و قسە لەسەر دین بکەیت وەك فەقیهێك، لە باسی سیاسەتیشدا بوەستی چونکە تۆ سیاسی نییت.”٭

ئەو قەرەزاویەی لە کتێبەکانی، زۆر بەسەقەتی و چەواشەکارانە، باس لە سیکۆلاریزم دەکات. لە فەقێیاتی کتێبێکی(عەلی باپیر)یشم خوێندەوە، لەژێرناوی(تەوژمی ئیسلامیی و عەلمانی، خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانیان)، ئەمیش هەمان شێوەی قەرەزاوی زۆر سەتحیانە و چەواشەکارانە و بە سەقەتی، باس لە سیکۆلاریزم دەکات.

کتێبێک: دەتگوت فەقێیەکی تازە هاتووی حوجرە نووسیویەتی. خۆزگە هەر نەی نووسیبوایه.

سیکۆلاریزم هیچ کاتێک بە واتای دژایەتی کردنی ئایین و قەدەغەکردنی ئایین و مورادیفی ئیلحاد و بێ دینی نایەت، وەکو ئەوەی قەرەزاوی و عەلی باپیر و ئیسلامگەراکان و سەلەفیەتی دینی، وای پێناسەدەکەن و بە هەڵە و مەبەست و نەزانانە، بۆ دەروێشەکانیان و خەڵکێکی سادە لەوح، ئیعراب و شرۆڤەی دەکەن.

ئەو سەلەفیزم و ئیسلامگەرایانەی بە هەڵە و چەواشەکارانە، دیسان بە مەبەست بۆ لێدان لە سیکۆلاریزم، دێن و کۆمۆنیست و ماتریالیست لەگەڵ سیکۆلاریزم تێکەڵ دەکەن و عەلمانییەت، هاوتای بێ دینی و یەکسان بە ئیلحاد و بێ بڕوایی دەکەن !

ئەو فێندەمێنتاڵیستانەی «زۆر چەواشەکارانە پڕۆپاگندەی بێ بنەماو بەتاڵ دەکەن، نەخێر، هەرگیز، عەلمانیەت بە هیچ شێوەیەک دژایەتی کردنی دین نییە، بەڵکو عەلمانیەت دەیەوێ. ئیتر دیانەت، خواپەرستی، نوێژ، زکر، تەهلیلە، مزگەوت، تەکیە، خانەقا و ئەو شتانە پتر بخرێنە قاڵبێکەوە کە ڕێگە لەگەشەکردنی کۆمەڵایەتی نەگرن.»٭

ئەو فێندەمێنتالیستانەی « وائەزانن لەوڵاتی ئێمە خەڵک زۆرتر خوا پەرستە، لەوڵاتە دیموکراتی و ئازادی و مەدەنیەکانا خەڵک زۆر لە خوا هەڵگەڕاوەتەوە، بە پێچەوانەوە، لەوییا مەسائیلی خواپەرستی و ئازادی عەقیده زۆرترە لەلای ئێمە، زۆر زیاترە.٢١٢»٭

ئەو فێندەمێنتاڵیستانەی وا حاڵی بوونە کە «عەلمانیەت ئیلحاد ئەگەیەنێ..گوایە عەلمانیەت دژی ئایین، خواو، یەکتاپەرستی، پێغەمبەر، ئەسحابەکان، قورئان دڕاندن و سوتاندنە.١٦٢»٭

لێرە چیتر لەسەر ئەوە ناڕۆم. من بو ئەو چەواشەکاریانەی سەبارەت بە چەمکی(سیکۆلاریزم)، نووسینێکی درێژم لە ژێرناونیشانی(سیکۆلاریزم و چەندسەرنجێک) نووسیوە و ب(١٥) بەش، لە ڕۆژنامەی(بۆ پێشەوە) و ماڵپەڕی(دابران) بڵاوبووەوە. خوێنەر دەتوانێت بۆیان بگەڕێتەوە و بیانخوێنێتەوە.

ئینجا با بگەڕێینەوە سەر بنچینەی بابەتەکە.

من بەو شێوەیە سەلیقەیەکی بێ ئەندازەی کتێب خوێندنەوەم هەبوو. ئێستاش هەروام.

دواتر کە ئاسۆی بیرکردنەوەم تۆزەک واڵابوو و خەریک بوو لە هەندەک شت تێدەگەیشتم. ئینجا دواتر کتێبی سیاسی و دەروونناسی و کۆمەڵناسی و فەلسەفی و فیکری و ئەدەبیم کڕین. دەیان و سەدان ڕۆمانی جیهانی و عەرەبی و کوردیم خوێندەوە، تۆلستۆی، دۆیستۆڤیسکی، چیخۆف، پاولۆکۆیلۆ، میلان کۆندێر، گابریل گارسیا مارکیز، جۆرج ئۆروێڵ، کامۆ، سارتەر، کافکا، سادق هیدایەت، نەجیب مەحفوز، بەختیار عەلی..تاد. زۆربەی رۆمانەکانی ئەو ڕۆماننووس و نووسەرانە و دەیان نووسەر و ڕۆماننووسی ترم لە حوجرە خوێندەوە.

مارکس و فەلسەفە ماتریاڵەکەی و دیالیتکی مێژووییم خوێندەوە، لەوێوە هاوسۆزیم بۆ چینی کرێکار و مەیل و عەشقم بۆ عەدالەتە کۆمەلایەتییەکەی مارکس لە ناخدا دروست بوو.

بەرهەمەکانی فرۆید و داروین و کتێبی دەیان زانایترم خوێندەوە.

بەڵام دواتر کە هێدی هێدی خەریکبوو دەگۆڕام و باوەڕم بە هەندێک شت لەق دەبوو، دەستم کرد بە فرۆشتی زۆرێک لەو کتێبە ئایینی و فقهیانەی کە سەرەتای ژیانی فەقێیاتیم کڕیبوومن. هەڵبەت هەموویم خوێندبوویەوە، لەگەڵ ئەوەی دەمفرۆشتن یەکسەر پارەکەیم بە کتێبی تری فەلسەفی و ئەدەبی و فیکری و سیاسی و دەروونناسی کۆمەڵناسی دەدا.

هەندێک جاریش لەگەڵ خاوەن کتێبخانەکان ڕاستەوخۆ کتێبەکانم دەگۆڕییەوە.

بۆ نموونە(سەحیحی موسلیم بە شەرحی ئیمامی نەوەوی) لە پشووی هاویندا هەڵەنەبم هەژدە بەرگ بوو، جگە لە باسی حەج و هەندەک شتی ترنەبێت، ئەوەیترم زۆربەی خوێندەوە.

دواتر ڕۆیشتم ڕێک بە سەرجەمی بەرهەمەکانی ئەفلاتوونم گۆڕییەوە، لە یەکێک لە کتێبخانەکانی پشت پارێزگا.

جا کۆمەڵێک هاوڕێم لە کۆلێژی شەریعە و فەقێ دۆگماییەکان، ئەوانەی دژی خوێندنەوەی فەلسەفەبوون و تێڕوانینێکی زۆر نا ساخڵەم و هەڵەیان لە بەرامبەر فەلسەفە هەبوو، ئەو کارەی منیان زۆر پێ سەیربوو !

هەرچەندە هاوڕێ بووین و یەکتریشمان زۆر خۆشدەویست، بە تەنز و گاڵتەوە پێیان دەگوتم: هەی زەندیک، چۆن ئەو کارەت کردووە؟! گاڵتەیان پێدەکردم.

منیش لە وڵامدا دەمگوت:دەی من زۆربەی سەحیحی موسلیمم خوێندووەتەوە، ئینجابردوومە و گوڕیومەتەوە. بـەڵام ئێوە، هەندێکتان کێبێب دەکڕن، تەنها بۆ جوانی لەنێو ڕەفە ڕیزی دەکەن.

بگرە زیادەڕەوی ناکەم گەر بڵێم: زۆربەتان کتێب ناکڕن و ناشخوێننەوە.

دەی بەشەربن و یەک بەرگی سەحیح موسلیم بخوێننەوە، ئەفلاتۆن و فەلسەفەکەی بۆمن لی بگەڕێن.

تێبینی: لە دوای قورئان، لە ئیسلام ، لای هەموو ئەم گرووپ و مەزهەبانەی ناویان لەخۆیان ناوە(اهل السنە والجماعە)، هەردووک کتێبى سەحیحی بوخاری و موسلیم بە دوو بڕوا پێکراوترین کتێب دێن و زۆرێک لە فەتواو ئەحکامە شەرعیەکان، لەو دوو کتێبەوە هەڵێنجراون و ئەو دوو کتێبە دایکی ئەحکامەکان و سەرچاوەی ئەحکامەکانن.

…….

٭عەدنان ئیبراهیم، حەسەن بەنای ئیخوان مامۆستای فەشەل و شکست! و:محەمەد هەریری.

٭مەلابەختیار، (دیموکراسی و دوژمانی)، ل١٦٣.

٭سەرچاوەی پێشوو، ل٢١٢.

٭هەمان سەرچاوە، ل١١٢.




پەردەلادان له پۆستەری “دەروازەی خەونەکان” لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین..

پۆستەری به‌ڵگه‌فیلمی “دەروازەی خەونەکان” بە وێنەیه‌ک له‌ کچانی جەنگاوەری کۆبانێ

مەنسوور جیهانی ـ

پۆستەری ئینگلیزیی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی دۆکیۆمێنتاری “دەروازەی خەونەکان” لە دەرهێنانی “نێگین ئەحمەدی” و له‌ بەرهەمهێنانی “ئیلاهه‌ نه‌وبەخت” هاوکات لەگەڵ به‌شداری له‌ بەشی رکابه‌ریی “نەوەکان”ی حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” لە وڵاتی ئەڵمانیا پەردەی لەسەر لادرا.

بەڵگەفیلمی سینەمایی “دەروازەی خەونەکان” (دروازە رویاها) DREAMS’ GATE لە دەرهێنانی سینەماکاری پاوەیی “نگین ئەحمەدی” و لە بەرهەمهێنانی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت” لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلینالە” Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم بەشە، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەری دەکات.

پۆستەری ئینگلیزیی “دەروازەی خەونەکان” به‌ وێنەیه‌ک له‌ کچانی جەنگاوەری کۆبانێ لە خه‌بات دژی تاقمی تیرۆریستی داعش؛ لە لایەن “ئیحسان بەرئابادی” بۆ بەشداری کردن لە بەرلیناله‌ دیزاین و داڕشتنی بۆ کراوە و بە ئامانجی ئاشناکردنی بینەران و به‌رده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ ئەم به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌ بڵاوکراوەتەوە.

ئەم فیلمە کە بەرهەمهێنانەکەی زیاتر لە شەش ساڵی کات خایاندووە، چیرۆکی کچێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە بە دوای بەشێک لە شووناسی خۆیەوە بە کامێڕاکەی دەچێتە ناو کچە شەڕڤانەکانی کۆبانییەوە؛ کچانێک کە نە تەنیا لەگەڵ داعش، بەڵکوو بۆ جیهانی خۆیانیش شۆڕشیان کردووە.

ئەمجارە، خودی فیلمساز و کامێڕاکەی هاوڕێی دەبن لە ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ جیهانی دەورووبەری ژنانی خەباتکار و ئەو بایخانەی کە شەڕی بۆ دەکەن.

بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە بەڵگەفیلمە سینەماییە، لە ئەستۆی ڕێکخراوەی سینەمایی “تەسویر گوستەر ئیلاهەی پارسی” (ئیلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو ئیلاهە نەوبەختە.

ئەمە سێیەمین ئامادەبوونی “ئیلاهە نەوبەخت” وەکوو بەرهەمهێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” دێتەئەژمار؛ ساڵی پاریش ئەو بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی “ڕۆژی سێو” (روز سیب) The Apple Day لە دەرهێنانی “مەحموود غەفاری” لە “بەڕلینالە” ئامادەبوو.

ستافی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمی سینەمایی “دەروازەی خەونەکان” بریتین لە:
دەرهێنەر: نگین ئەحمەدی، بەرهەمهێنەر: ئیلاهە نەوبەخت، وێنەگر: نگین ئەحمەدی، مۆنتاژ: لوقمان سوخەنوەر، نووسەران: نگین ئەحمەدی، فەرزانە فەتحی، مۆسیقا: حوسێن میرزاقولی، دەنگهەڵگر: بێهنیا یۆسفی، چاککردنی ڕەنگ و لابڕاتوار: سامان مەجدوەفایی، بەرپرسی بەرهەم لە ڕۆژئاوا: تەیم حوسێن Taim Hussein، بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی: مینا عەلیخانی، بەرهەمێهنەرانی هاوکار: حەمیدڕەزا تەبەرایی (ئاوا ستۆدیۆAva Stadios پاریس)، ستێفان لێبۆڕن Stephanie Lebrun له کۆمپانیای بابل داک Babel doc، هاوارد وێتلەند کۆسێ Håvard Wettland Gossé، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا و نۆڕوێژ، ساڵی بەرهەهێنان: 2022.

حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێک” Mariette Rissenbeek و بە دەرهێنانی هونەری “کاڕلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سەرەکی”، بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فڕۆم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلم” و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نمایشی سینەمای کلاسیک” و … لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.berlinale.de/en/2023/programme/202302234.html

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی “دەروازەی خەونەکان”.




هەپی بەیاز.. پشکۆ ناکام

کە مناڵ بووین لە ساڵانی شەستەکانا ، فیلمێکی کاوبۆی”عصابة” هەبوو کە زۆر لامان خۆش بوو ناوی”الشجعان الخمسة” واتا “پێنج کوڕە ئازاکە” بووکە یەکێکیان “جولیانو جیما” ئەکتەری ناوداری ئیتالی ئەو سەردەمە بوو ، ، ، ئەم پێنج کوڕە ئازایە ئەچوونە شارێکەوە کە زەلالەتی بوو بەدەست کۆمەڵێ چەتە و شەڕفرۆشەوە ، بەکوردییەکەی”سەرسەری” بوون، دەستیان بەسەر شارا گرتبوو و پارەی”بانک”ەکە شیان داگیر کردبوو ، ئێمە بەوانەمان ئەووت خائینەکان و بەر هێرشی پێنج کوڕە ئازاکە ئەکەوتن و هەر هەموویان تیا ئەچوون و ئێمەش بە چەپڵە ڕێزان بۆ پێنج کوڕە ئازاکە تا دوا دەقیقەی فیلمەکە سەیرمان ئەکرد… ئەم یادگارییەم بۆیە هاتەوە یاد ئەمڕۆ بەناو حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغا ئەگەنە وەزعێکی چەقیوو ” کە زوو زووش ئەچەقن !!” بە پەلە وەفدێکی پێنج کەسی ئەنێرێتە بەغا گوایا بە عەقڵ و ئیدراکی خۆیان لەو سەرسەرییانەی بەغا نەجاتمان ئەیەن ،!! و پێنج کوڕە ئازاکەی هەرێم ئەوەنە چوون بۆ بەغا کە هەر یەکەیان جانتایەکی سەفەری لە شوێنی ئیشەکەیەتی هەر کە تەلەفۆنیان بۆ کرا یەکسەر بەو فایلانەی نە کەم و نە زیای کردوە تا بەغا ناوەستن..لە هەموو خەڵکی کوردستان جگە لەم پێنج کوڕە ئازایە کەسی تر شک نابرێ کە بتوانێ لەسەر مەسەلەی نەوت و گاز قسە لەگەڵ بەغایا بکەن ، یەکێکیان ئەوەنە لە نەوتا شارەزایە بەیانیان بە موەزەفەکانی ئەڵێ “نەوتتان باش” ، ئەوەی تریان ئەوەنە مەعلوماتی ئەکادیمی لەسەر”گاز” هەیە کە زۆر جار گازی ڕێخۆڵە و مەعیدە و گازی سروشتیی ژێر ئەرزی لێ تێک ئەچێ !! كوڕە ئازایەکی تریان بەرپرسی کارەبای هەرێمە کە ڕۆژانە شەش سەعات هەیە ، واتا ئەتوانین بڵێین بەرپرسی یەک لەسەر چوار”ڕوبعێکی” کارەبای هەرێمە ، کوڕە ئازایەکی تر هەر ئەوەنە ئەزانێ کە سۆپا بە نەوت ئیش ئەکا ! ئازایەکی تریان بۆ مەسەلەی زمان و لە یەکتر گەیشتنیش کوردییەکەی ئەوەنە باشە کە” کاڵا” و “کاڵەک” لەیەک جیاناکاتەوە ، جا نازانم گەر بیکا بە عەرەبی لە جیاتی ” بضاعة” ئەڵێ ” بطیخ” …

….لەو هەموو گرفتە گەورە و قورسانەی بەهۆی سیاسەتی ناشیانەی نەوت و ئابووری هەرێم ئەو خەڵکە قوڕبەسەرە تووشی بوە بەناو حکومەتیش جگە لە پێنج کۆڕە ئازا (نە)گۆڕەکە کەسی تری نیە بە تەنگییەوە بێ ، ئەمانە ئەوەنە شارەزان بۆ چوون بۆ نان خواردنیش تەلەفۆن بۆ هەولێر ئەکەن ،، ئەم پێنج کوڕە ئازایە ئەوەنە دوورن لەو کارەی پێیان ڕاسپێراوە كە هەر لە خۆتەوە و لە توڕەییا حەز ئەکەی خائینەکان بیبەنەوە ، چونکە هەردوو لا و هەر یەکەی بە نەوعێ قوڕی کردوە بەسەر شارەکەیا ، “شەریف” ەکەی خائینەکان هیچ نەبێ کە دزی ئەکرد شتێکی بۆ خەڵکی شارەکە سەرف ئەکرد ، گەر” جولیانو جیما” چوار کوڕە ئازاکەی تر بە دەمانچە شارەکەیان ڕزگار ئەکرد ، پێنج کوڕە ئازاکەی هەرێم هیچ دەسەڵاتێکیان نیە بۆ دەرهێنانی خەڵک لەو میحنەتەی تیایا ئەژین…

لەوانەیە چارەسەرێک ئەوەبێ کە پێنج کوڕە ئازاکەی هەرێم بگۆڕدرێن بە پێنجی”تورک” چونکە دوا جار شەریفی شارەکە پارەی بانکی شارەکەی لە “تورکیا” شاردۆتەوە ، بەشی پێنج کوڕە ئازاکەی لێ یاوە و باقیاتی ڕەوانەی ئەوێ کردوە !! یەگجاری ئەوان ئەبن و ئەتوانن ببن بە پێنج کوڕە ئازاکە ، پێنجە ئازاکەی لای خۆمان تەنیا وەک”حەمەی بەرید” ئەچن بۆ بەغا و دەسەڵاتیان مساوییە بە “هەپی بەیاز”…..




شیزۆفرینیا و هونەر.. لە ئینگلیزییەوە: ناڵە حەسەن

شیزۆفرینیا شێوە و جۆری جیاواز دەگرێتە خۆ وەک ( بە شێوەیەکی کوشندە بێدەربەست و بێباك ، یان توندوتیژ و هەڵچوون و بە ڕووداشاخان ، یان بینینی شێوە و دەنگی نامۆ کە لە ڕاستیدا بنەمایەکیان نییە ..! ) هونەرمەندە شیزۆفرینیاییەکان ، لە نێو تابلۆکانیاندا ، ئەم خەیاڵە ئازاربەخشانەی خۆیان دەخەنەڕوو . لە دەرەوەی تواناکانی خۆیان و بێویستی خۆیان دەکەونە ژێر ڕکێفی خەیاڵ و فەنتازیایەکی سەیر و سەمەرە و ئاڵۆز ، بە شێوەیەکی توند و تیز هەڕەشە لە دونیای دەرەوەی خۆیان دەکەن ..! بەڵام ، بێئاگا لە خۆیان زۆر بە سادەییەوە دەکەونە ژێر کاریگەریەکانی دەرەوە . لەگەڵ خەونی ناخۆش و دونیای خەیاڵئامێزی ترسناک و ناڕێک و شێواو یەکانگیر دەبن . ئەم بارە دەروونیەیان ، ئاڵۆزییەک و شێواوییەک بە هونەرەکەیان دەبەخشێ .
کاتێک هونەرمەندێکی دەروون نەخۆش تابلۆکانی دەکێشێ ، هەوڵ دەدات سکێج و شێوازی نامۆ وەک شێوەی دێو و درنجەکان بکێشێ . ئەم خەیاڵە نامۆ و ترسناکانە تەواوی بیر و هۆشیان داگیر دەکات . بە شێوەیەکی چەپێندراوی لە ناوەوەیان دەمێنێتەوە . لە کاتی نیگارکێشاندا ، بە شێوەیەکی ئاڵۆز و شاراوە بە هێمای سەیر و جیاواز دەریان دەبڕن . یان بە ڕەنگی نامۆ و جیاواز ، هەندێکجاریش وێنەی دەنگەکان دەکێشن . کاتێک تابلۆکانیان تەواو دەبێت ، هەمیشە ئەو ترس و نیگەرانیانەشیان هەیە کە تابلۆکانیان تەواوی مەبەست و ئاکامەکانیان ناپێکێ ، بەڵام لە ڕاستیدا جوانترین و گەورەترین کاری هونەریان نەخشاندووە ..!
زۆرجاران ئەم خەیاڵانە بەوە دەردەبڕن کە شێواز و فیگەرەکانی نێو تابلۆکانیان دەشێوێنن ، یان شێوە و جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەک دەکێشن وەک مرۆڤی سەرەتایی و مرۆڤی نێو ئەشکەوتەکان بە شێوەیەک سەرنجڕاکێش بەرچاویان دەخەن ، بۆ ئەوەی ئاڵۆزی و ترسناکی بە تابلۆکانیان ببەخشن . فرۆید لەم بارەیەوە دەڵێت ( هونەرمەندان دونیای خەیاڵ و فەنتازیا دادەهێنن ، بۆ دەربڕینی هەرا و ژاوەژاوێک کە لە ناوەوەیاندا هەیە ، بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانیان و وەڵامدانەوە بە ڕاستی دونیای دەرەوەی خۆیان . ) کاتێک دیواری زیندان و شێتخانە و نێوەندەکانی چارەسەرکردنی دەروونی بەمجۆرە تابلۆ و وێنانە دادەپۆشن ، تەنیا بۆ ئەوە نییە کە پزیشکە دەروونناسەکان وەک سەرچاوەیەک بۆ تێگەیشتن و خوێندنەوە و گرفتەکانی نەخۆشەکانیان و نزیکبوونەوە لێیان ، بەڵکو بە شێوەیەکی کاریگەرانە بارە دەروونیەکان و هەڵچوون و ڕوانینە نامۆکانی نەخۆشیە دەروونیەکان لە نێودا دەبیننەوە ..! کە ئەمەش کۆششێک و خزمەتێکی زۆر بە زانستی دەروونناسی دەکات و زۆر شتی تازە لێیانەوە فێر دەبن ..! هونەرمەندی دەروون نەخۆش زۆر ساکارانە دەکەونە ژێر کاریگەری هەستە چەپێنراوەکان و بارە نەستیەکانیان و ئەم وێنانە دەکێشن . ئەم ئاڵۆزیی و ترسناکییەی لە نێو تابلۆکانیان دەبیندرێن ، ئەوە ئەم خەیاڵە دێوزمانەیە لەنێو قووڵایی مێشکیاندا هەیە و مێشکیان بەمجۆرە خەیاڵانە دەورە دراوە ..!

_ هێماکانی نێو کەللەسەرێک
( هێرۆنیمس بۆسکس ) یەکێکە لە نیگارکێشە شیزۆفرینیاییەکان ، لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا تابلۆی کەللەسەرێک دەکێشێت کە بەهێمای جیاوازجیاواز دەینەخشێنێت . تەواوی ژیانی ڕابردووی و ترس و نیگەرانییەکانی خۆی ، بە هێمای سەیر و نامۆ لە نێو کەللەسەرەکە دەکێشێت . هونەرمەندێکی کەنەدیە ، ژیانی منداڵێتی زۆر سەخت و دژوار و ناخۆش بووە تا ئاستی دڕندەیی . ئەم ئێش و ئازارانەی ژیانی منداڵێتی و بە شێوەیەکی بەرچاو لەنێو خەیاڵە ترسناکەکانی ڕەنگ دەداتەوە . بۆ نموونە پێی وادەبێت ( گەر پارچە گۆشتێک لە باسکی خۆی بکاتەوە هەست و بیر و خەیاڵی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی و چاک دەبێتەوە ..! ) لە ڕاستیدا وا دەکات . پارچەیەک گۆشت لە باسکی خۆی دەبڕێت و دەکەوێتە نەخۆشخانە . ئەوکاتە دان بەوەدادەنێ کە باری دەروونی تەواو نییە و پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە . لە نەخۆشخانەی دەروونی دەمێنێتەوە لەوێدا ، تابلۆیەک بەناوی ( Maze واتە ونبوون ) دەکێشێ . یەکێک لە گرفتەکانی ئەم هونەرمەندە ئەوەیە ناتوانێ ( بە ئاسانی قسە بکات و ئێش و ئازار و هەستەکانی خۆی دەرببڕێ ) کاتێک وێنە دەکێشێ ، لە نێو ڕەنگ و هێما و فیگەرەکاندا مەبەست و مانا و ئازارەکانی بە دەردەکەون ، بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا و بە جوانییەکی هونەری دەبیندرێن . هەر لە نێو تابڵۆی ( Maze ) وێنەی خۆی لە ناو کێڵگەیەک کێشاوە لە پاڵ ئەمەدا تەواوی یادگارییەکان و ڕابردووی خۆی وێنە کردووە . ئەم شتانەی کاریگەریان بە سەریەوە هەبووە لە ژیانی سەختی منداڵێتیەوە تا عەشق و خۆشەویستی و دەسەڵات و زوڵم و ستەم و هەموو شتێک ..! یەکبەیەک هێماکانی بۆ پزیشکەکەی شیدەکردەوە و ڕاڤەی دەکرد ..! پزیشکەکەی تێبینی زۆر ورد و پێویستی دەست کەوت بۆ چارەسەرکردن و تێگەیشتنی باری دەروونی سوودی زۆری لەم تابلۆیە بینی . ئەم هونەرمەندە بۆ ماوەیەک لەم نێوەندی چارەسەرکردنە دەمێنێتەوە ، پاشان ئاسایی دەبێتەوە و دێتە دەرەوە ژن دەهێنێ و تا ئێستاش لە نیگارکێشان بەردەوامە ، بەڵام ئێستا تابلۆکانی کەمتر ئاڵۆز و ترسناکن ..!

_ میزاجی شێتانە
هەندێک لە هونەرمەندو دەروون نەخۆشەکان ، شێوەی میزاجی نائاسایی وەردەگرن ، واتە دەمێک تا ئەوپەڕی دڵتەنگ و نیگەران و نامۆ و توندوتیژ ، دەمێکیش تا ئەوپەڕی ئاسایی و ئارام ، دڵخۆش و بەختەوەرن ..! ئەم شێوازانە بە بەراورد لەگەڵ شیزۆفرینیاوە هیچ پەیوەندیەک و کاریگەرییەکیان بە ڕاستی ژیانەوە نییە .. لە دونیایەکدا دەژین تەنها خۆیان لەم دونیایە تێدەگەن تەواو نقومی نێو خەیاڵی میزاجین ..! بە شێوەیەکی گشتی هونەرمەندە دەروون نەخۆشەکان ئاسانتر دەتوانن وێنە بکێشن لەوەی تا قسە بکەن ..! کاتێک تابلۆکانیان دەکێشن ، بە شێوەیەکی قووڵ تەعبیر لە بێئومێدی و ونبوون و ڕەتکردنەوە و هەستکردن بە تاوان و شەرم کردن دەکەن ، زۆرجاریش ڕەنگی تۆخ و تاریکەکان بەکاردەهێنن ، وەک ڕەش یان ڕەش و سووری تاریک . خۆیان لە نێو تابلۆکاندا ، بە مردوویی دەبینن ..! هێڵەکان بە شێوەی خەتخەتۆکەی ئاڵۆز و شێواو دەکێشن ، یان سەری کەسەکان بە ماسک دادەپۆشن کە هێمایە بۆ ( تێکشکانی و دڵتەنگی و نائومێدی ) . هەندێکجاریش ، تا ئەوپەڕی دڵخۆش و سەرفرازن . مەبەستەکانیان بە شێوەی شاراوە و جیا جیا دەردەبڕن . وەک ئەوە وایە کە توێکڵەکان هەڵدەیتەوە لە ژێرەوە پڕاوپڕ بێ لە هێما و مەبەستی جۆراوجۆر کە باری دەروونی و تووڕەیی و یاخیبوون و هەڵشاخان و هەستکردن بە تاوان و تەنیایی دەبیندرێ . ئەم جۆرە تابلۆیانە دەکرێ وەک پسپۆڕێکی دەروونناس سوودمەند بێت بۆ نیگارکێشەکان خۆیان و بۆ خەڵکانی تر ..! چونکە کاتێک مرۆڤەکان سەیری ئەم تابلۆیانە دەکەن بە ئاسانی دەتوانن ناخ و خەیاڵەکان و میزاجی خۆیان بخەنە ڕوو ..!

_ ڤانکوخ و تووڕەیی لە ئیشکردندا

بەگوێرەی کاریگەرێتی بەرگە نەگرتنی بەدەست شێواوی باری دەروونییەوە ، هونەرمەندی بەناوبانگی هۆلەندی ڤانکوخ بۆ براکەی دەنووسێت ( لێم گەڕێ با بە تەنیایی خەریکی کارەکانم بم ، ئەگەر بۆ تۆ ئەمە ، ئەوە دەگەیەنێ کەوا من شێتم ، بەلامەوە گرینگ نییە ..! )
ڤانکوخ لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا دەست بەکاری نیگارکێشان دەکات . لەوساوە تا کۆتایی ژیانی نزیکەی ١٠ ساڵێک خەریکی نیگارکێشی دەبێت . لەودەمەدا لە کەنار شارێکی گەورە لە ئاپارتمانێکی بچکۆڵانەدا دەژی . میزاجی بە بەردەوامی دەگۆڕێ ، لە بەرزترین لوتکەی نائومێدیەوە بۆ بەرزترین لوتکەی ئاسایی و باوەڕ بەخۆبوون و دڵخۆشبوونەوە . دەتوانین ناو لە ئیشەکانی بنێین ( تووڕەیی لە ئیشکردندا ) یان ( ترس و نیگەرانی و شێتی ) لەودەمەدا چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک دەبوو باری دەروونی ئاڵۆز ببوو ، شێت ببوو .. بە دەست نەخۆشی دەروونییەوە وەک دیل ئازاری دەبینی و بە دەستیەوە دەیناڵاند ..! لە نێوان ئەم کاتانەی دەگەڕایەوە باری ئاسایی ئیشەکانی زۆر ڕۆمانسیانە و ناسک بوون ..! بە گوێرەی تابلۆکانی و نامەکانی و ژیاننامەی ، ئەوە دەبیندرێ کەوا ڤانکوخ ، بە دەست نەخۆشی دەروونییەوە گیرۆدە و گرفتار بووە . بەڵام بە ڕۆشنیش هەموو شتێک نەزاندراوە . جارێکیان لە ناوەڕاستی گفتوگۆدا لەگەڵ هونەرمەندی فەڕەنسی ” پۆل گۆگان ” تووڕە دەبێت و بەرداخەکەی دەستی بە ڕوویدا دەهاوێ ، پۆل گۆگانیش دەیباتە ماڵەوە لەسەر جێگاکەی خۆی دایدەنێ . بۆ شەوی دواتر ڤانکوخ لە ژوورەکەی دێتە دەرەوە و گوێزانێکی بە دەستەوەیە و بەرەو ڕووی گۆگان دێت ، پاشان شەرمەزارانە دەگەڕێتەوە ژوورەکەی ، لەناو ئەم ڕەفتارانەی دا زۆر هەست بە شەرم و تاوان دەکات . لە ژوورەوە ( پارچەیەک لە گوێی خۆی دەبڕێت ) . ڤانکوخ لە کاتی سەرەمەرگیدا دەنووسێت ( من لە پێناو ئیشەکانمدا ژیانی خۆم خستە مەترسییەوە ، بەڵام لە ئاکامدا سەرنەکەوتم و تێک شکام ..! )

_ کۆتایی ڤانکوخ
ڤانکوخ لە کۆتایی ساڵەکانی ژیانیدا . هەوڵ دەدات خۆی بپارێزێ لە دەست شێتی و ئەم بارە دەروونیەیدا دەنووسێت ( ئیشەکانم مێشکمیان سەرسام کردووە و پێویستە من ئەم سەرسامیانەم هەبێت ..! ) بێگومان ڤانکوخ توانایەکی هونەری لە ڕادەبەدەری هەبوو ، هەوڵی دەدا خۆی بە ئیشەکانی سەرقاڵ بکات ، زۆرجاران بۆ ئەم مەبەستە وێنەکانی دەکێشا . ڤانکوخ ستایلێکی بێ هاوتای بەکاردەهێنا ، بێئەندازە توانای هونەری و بڵیمەتی خۆی پێشان دەدا ، شێواوی و ئاڵۆزی دەروونی تا ئاستی زێدەڕۆیی دەبیندرێ . لە هەمانکاتیشدا هەموو کەسێک دەتوانێ لە مەبەستەکانی تێبگات ، زۆرنین ئەم هونەرمەندە دەروون نەخۆشانەی بەم شێوەیە کاردەکەن و ئەم توانایەیان هەیە . هونەرمەندی ئیسپانی ( فڕانسیس گۆیا ) نموونەیەکی لەم بابەتەیە لە ماڵەوە دیوارەکانی ژوورەکەی خۆی بە وێنەکانی ( جنۆکە و ڤامپایەر و جادوگەر و دێو و درنج ) داپۆشیبوو ، ئەویش هەمیشە باری دەروونی دەگۆڕدرا . دەمێک ئاڵۆز و دەمێک ئاسایی ، گۆیا دەنووسێت ( بۆ ئەو مەبەستە دەخەوم کە پشو بدەم ، یان لە دەست ئەم بارە دەروونییەم ڕابکەم ، بەڵام لە خەویشدا خەون بە دێو و درنج و خەیاڵی ناخۆشەوە دەبینم ، وازم لێناهێنن و ماندوو ترم دەکەن ..! ) ڤانکوخیش هەمان هەست و ئازاری هەبوو بە دەست خەونەکانییەوە . مردن بە باشتر دەزانێت لە دەست ئەم جۆرە خەوتن و خەون بینینە ناخۆشانە ، بۆیە پاش تەواو بوونی تابلۆی ( کێڵگەی گەنم ) بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت ..!

_ فریشتەی ڕەش لە نێو بێشکەمدا
ئیدوارد مەنچ ، هونەرمەندی نەرویجی دەنووسێت ( نەخۆشی و شێتی وەک فریشتەی ڕەش ، ببوونە پاسەوان لە نێو بێشکەمدا ) . ئیدوارد مەنج ، یەکێکە لە هونەرمەندە نیگارکێشە مۆدێرنیستە تەعبیریەکانی نەرویج . لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دایکی بە دەست نەخۆشی سیلەوە دەناڵێنێ و هەر لەم کاتەدا تووشی خوێن بەربوون دەبێت و دەمرێت . دوای مردنی دایکی لەگەڵ باوکی دەمێنێتەوە . لە ژێر پەروەردەیەکی بێئەندازە توندوتیژ و کوشندە و هەڕەشاوی گەورە دەبێت . مەنج بە بیری دێتەوە و دەڵێ ( کاتێک باوکم ئازاری ئێمەی دەدا تا ئاستی شێتبوون توندوتیژ و ترسناکانە بوو ) ژیانی بەمجۆرە بەردەوام بوو تا تەمەنی چل و پێنچ ساڵی . لەم تەمەنەیدا سەرەتای بە دەرکەوتنی ناڕێکی و ئاڵۆزی باری دەروونی لە نێو تابلۆکانیدا بوو . هێما و ماناکانی نێو تابلۆکان ، دەربڕی خەیاڵ و ئەو ئازار و ئەژکەنجەیە بوو کە لە ڕابردوودا بینیبووی . جیاکاری و تایبەتمەندێتی شیزۆفرینیا لە تابلۆکانی ڕەنگی دەدایەوە وەک ( بەکارهێنانی هێڵی ڕاستی تەریبی ، یان هێڵی چەماوەیی و شەپۆڵاوی و بازنەیی بە دەوری پنتی ناوەڕاست ، یان شێواندنی جەستە و فیگەرەکان ..! ئەو هێڵانەی ئەو بەکاریت دەهێنا دەربڕی ترس و نیگەرانییەک بوون کە نوقمی نێو دەریای دڕندەیی و دوژمنکارانە بوون . نەخش و نیگاری ڕووی خۆڵەمێشی داری لە نێو تابلۆکانیدا بەکار دەهێنا . لە دوای تەمەنی چلوپێنج ساڵیدا تا کۆتایی ژیانی باری دەروونی بە ناتەواوی مایەوە ، هەمیشە دونیای تایبەتی نێو خەیاڵەکانی خۆی وێنە دەکرد . کە زۆر جیاواز بوو لەگەڵ دونیای دەرەوەدا . هەمیشە گۆشەگیر و بە تەنیا لەگەڵ تابلۆکانیدا دەژیا . دەیگوت ( تابلۆکانم چاوچنۆکن ئیرەییان هەیە ، نایانەوێ لەگەڵ تابلۆی هونەرمەندانی تر خۆیان نمایش بکەن ..! ) یان بە تابلۆکانی دەگوت ( ئەمانە کۆرپەی منن ..! ) یان ئەگەر لەگەڵ تابلۆیەکی زۆر دڵخۆش نەبووایە ، بە قامچی دارکاری دەکرد و لاسایی باوکی دەکردەوە و دەیگوت ( ئەمە وانەی ئەسپ فێرکردنە ، بەمجۆرە ڕەفتارانەی دیوی ڕاستەقینەی خۆیی و کەسایەتی و باری دەروونی خۆی دەخستە ڕوو ..!

سەرچاوە

The Mind
By : John Rowan Wilson
And the Editors of The Time – Life Books




میسۆپۆتامیا: رەسەنایەتی و چەمانەوە.. نووسینی/ عەتا قەرەداخی

هەرچەندە فەیلەسوفێکی گەورەی وەکو هیگڵ لە کتێبەکەیدا بەناوی( جیهانی رۆژهەڵات) هیچ بایەخ و گرنگیەک بە شارستانێتی میسۆپۆتامیا یان دۆڵی دوو رووبارەکە نادات، ئایا ئەوە لە بێ ئاگاییەوەیە، یان بە مەبەستە، بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارە لای ئیمە ئاشکرا نیە. ئایا دەشێ هیگڵ دانی بەوەدا نەنابێت ئەوەی لە میسۆپۆتامیا بەرهەمهاتووە، شارستانێتی بێت؟ ئایا ئەوەی لە میسۆپۆتامیا بەرهەمهاتووە خاسێتەکانی شارستانیتی نیە، بۆیە هیگڵ پشتگویی خستووە؟ بێگومان ئەمانە کۆمەڵە پرسیارێکن چاوەڕوانی وەلڵمەکانیان ناکەین چونکە وەڵامەکە بەهەر بارێکدا بێت، راستیەکە ئەوەیە کە لای هیگڵ شارستانێتی میسۆپۆتامیا خراوەتە دەرەوەی شارستانیتیە دیارەکانی تری رۆژهەڵات.
بەڵام لە راستیدا وەک لە مێژوودا باس دەکرێت دۆڵی دوو رووبارەکە بەرهەمهێنی یەکیک لە دیارترین شارستانیتیەکانی مێژووی مرۆڤایەتیە. دۆڵی دوو رووبارەکە کە ئێستا پێی دەگوترێت عێراق و لەسەردەمی فراوانبوونی دەسەڵاتی فارسەکاندا، ناوەڕاست و باشووری بە عێراقی عەجەم ناوبراوە. بەڵام باکووری میسۆپۆتامیا کە بەشی رۆژئاوای لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ئاشووریەکاندا بووەو بەشی باکوورو باکووری رۆژهەڵاتی کە وڵاتی زامواو بەشێک لە زنجیرە چیاکانی زاکرۆسیش دەگرێتەوە، بەشێک نەبووە لەو میسۆپۆتامیایەی کە سۆمەر و دواتریش ئەکەد و بابل تیایدا فەرمانڕەوا بوون، مەگەر لە شاڵوێکدا بۆ ماوەیەک کەوتبێتە ژێر دەستیان، هەرچۆن ئەکەد و بابلیش ناوبەناو کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی پێکهاتەکانی باکووری میسۆپۆتامیا کە بە هەموو لێکدانەوەیەک ئەو پیکهاتانەی باکووری میسۆپۆتامیا بەشدارییان هەیە لە پێکهێنانی ئیتنۆسی کوردیدا. دیارە بێجگە لە رۆڵی ئاشوور لە بنیادنانی شارستانێتی لە باکووری رۆژئاوای میسۆپۆتامیادا، ئەو پێکهاتانەی تریش کە لە باکوورو باکووری رۆژهەڵات ژیاون بەپێی ئەو ئاسەوارانەی بەجێیانهێشتووە ئەمانیش خاوەنی مێژوو شارستانێتی خۆیان بوون لە لۆلۆ و گۆتی و کاشی و میتانی و سوباری و نایری هۆری و ماد و تا دەگاتە کاردۆخی. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم جیۆگرافیایە بەرهەمهێنی بەشێک لە شارستانێتی کۆنی مرۆڤایەتیە.
بۆ یەکەمجار مرۆڤ لە مێژوویەکی کۆندا، لە زاکرۆس و باکووری میسۆپۆتامیا دەستیکرد بە بەخێوکردنی ئاژەڵی وردە و ماڵیکردنیان و ئەسپ و مایین و رەشە وڵاخیش نموونەی ئەو ئاژەڵە بەهێزانە بوون کە ماڵییان کردن و بەکاریان دەهێنان. هەروەها لە قۆناغی کۆکردنەوەی بەرهەمی رووەکدا، بۆ یەکەمجار مرۆڤ لەم ناوچەیە دەستیدایە چاندن واتە کشتوکاڵ، ئەوەش سەرەتای قۆناغی نیشتەجێبوونی مرۆڤ بوو لەسەر زەوی، واتە بەستنەوەی مرۆڤ بەخاکەوە کە یەکەم ئینتیمای مرۆڤ بە زەوییەوە لەوێوە دەست پێدەکات و سەرەتای کۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤیش وەکو مرۆڤ لە نیشتەجێبوون و پێکەوە کۆبوونەوەی مرۆڤەکانەوە دەست پێدەکات. هەروەک یەکەمین بەردی بناغەی سادەترین شێوەی ژیانی شارستانێتیش لە نیشتەجێبوونەوە دەست پێدەکات.
دیسان لە مێژوویەکی زۆر کۆندا لەم جوگرافیایەدا مرۆڤ جۆرێک ئەلفابێتی داهێناوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەو حەڤدەی پێش زاین، مرۆڤ لە دۆڵی دوو رووبارەکە جۆرێک لە نووسینی داهێناوە کە نووسینی وێنەیی بووەو ئەوەش بە یەکێک لە کۆنترین شێوازی نووسین دادەنرێت. ئاشکرایە دەرکەوتنی نووسین سەرەتای گواستنەوەی کۆمەڵگەیە لە قۆناغی سەرەتایی یان قۆناغی پێش نووسینەوە بۆ قۆناغی نووسین، کە بەراورد بە پێش خۆی جۆرێکە لە گواستنەوەو بەرەوپێشەوەچوون. هەروەک باس دەکرێت بۆ یەکەمجاریش لە سەردەمی حامورابیدا و لە دۆڵی دوو رووبارەکە یاسا لە دایکبووە، کە ئەوەش مانای دۆزینەوەی رێگاو رێوشوێنی پێویست بۆ رێکخستنی ژیانی مرۆڤەکان. هەروەک لە سەرچاوە مێژوویەکاندا هاتووە، ئەم جوگرافیایە لە مێژووی کۆندا چەندین دەوڵەت و ئیمۆراتۆریەتی تێدا دامەزراوە کە ئەویش بەرهەمی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی و بوونی پێداویستیەکانی ژیان بووە لەم ناوچەیەدا.
ئێستا ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات: ئایا ئەو ئیتنۆس و میللەتانەی کە لەو مێژووە کۆنەدا لەم جوگرافیایەدا ژیاون، پەیوەندییان هەیە بەم پێکهاتانەی ئێستا تیایدا دەژین؟ دیارە ئەوە روون و ئاشکرایە لە میسۆپۆتامیدا ئێستا دوو نەتەوەی سەرەکی و کەمایەتی تریش هەن. عەرەب کە ئێستا خۆیان کردووە بە خاوەنی رەسەنی میسۆپۆتامیا و بەشێکن لە نەتەوەی عەرەب یان ئیتنۆسی عەرەب کە رەچەڵەکیان سامیە. بەشێک لە کورد کە سیستێمی کۆڵۆنیالیزمی بەریتانی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی کردی بە ژێردەستەو کۆڵۆنی عەرەبی سامی. ئایا ئەو عەرەبەی ئێستا خۆیان بە خاوەنی عێراق یان میسۆپۆتامیا دەزانن، لە رووی رەچەڵەک و رەگوڕیشەوە دەگەڕێنەوە بۆ سۆمەرو ئەکەدو بابل؟ بێگومان ئاشکرایە کە نەک عەرەبی ئێستای عێراق ناگەڕێنەوە بۆ ئەو دەستەو گروپ و ئیتنۆسانەی کە شارستانیتی دێرینی میسۆپۆتامیایان بنیادناوە، کە سەرەکیترینیان سۆمەرییەکانن، بەڵکو ئەمان نەوەی ئەو عەرەبە کۆچەریانەن کە لە دوورگەی عەرەبەوە پێداویستیەکانی ژیان ناچاری کردوون بەرەو میسۆپۆتامیاو شام و دۆڵی نیل کۆچ بکەن و زیاتریش لە فەتحی ئیسلامی و لە ئەنجامی گەڕان بە دوای خۆراکدا عەرەبە کۆچەرییەکان گەیشتوونەتە دۆڵی دوو رووبارەکەو لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا لە لایەک وێرانکەری مادی و مەعنەوی ئەو شارستانێتیە بوون کە سۆمەرییەکان و ئاشوورییەکان و بابلیەکان و ئەوانی تر بنیادیان ناوە. لە لایەکی ترەوە هەر لەو ساتەی خێڵە عەرەبەکان لە چوارچێوەی سوپای فەتحدا پێیان خستە سەر خاکی میسۆپۆتامیا، بە خوێن رشتن دەستیان پێکردو هەر لە دوای گەیشتنیان بە دۆڵی دوو رووبارەکە، لە سەر دەسەڵات لە ساڵی شەست و یەکی هیجریدا حسەینی کوڕی عەلی-یان شەهید کرد، کە کوری ئیمامی عەلی و نەوەی پێغەمبەری ئیسلام بوو، لە رەچەڵەک و خوێن و دەماری عەرەب یان سامی خۆیان بوو. لەو ساتەوە کە عەرەب خۆیان ناپاکیان لە حسەینی کوڕی عەلی کرد بۆ بەرژەوەندی یەزیدی کوری معاویە، لە میسۆپۆتامیادا هەم خوێن ڕشتن هەم ناپاکی لە بیروباوەڕو لە هاوخوێن و لە نیشتیمان بووەتە کارێکی ئاسایی، هەم کارکردن و هەم خزمەتکردن و هەم بچووکی کردن بۆ ئەوانەی لە پێناوی دەسەڵاتدا هەمووان دەکوژن و هەموو شتێک دەڕوخێنن بووەتە شتێکی ئاسایی. بچووکی کردن و خزمەتکاریکردن و خۆفرۆشتن بە یەزیدی کوڕی معاویەو بە حسەین کوژەکان و بەو گورگانەی کە تاکو ئیستاش دڵسۆزانی حسەین بەکاردەهێنن و (واتە ئەوانەی شین و شەپۆڕی بۆ دەکەن و پاشی ١٣٤٠ ساڵ لە شەهیدبوونی و هێشتا بە زنجیر لە خۆیان دەدەن) وەکو مێگەل لێیان دەخوڕن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن، دیاردەیەکەو بەردەوامەو کۆتایی نایەت. ئایا دەشێت هەم ئەم ویرانکەرو خوێنڕێژانە، هەم ئەم خۆفرۆش و خونکیکەرانە بۆ یەزیدی کوری معاویەو هاوشێوەکانی، هەم ئەو شێری ماڵ و رێوییانەی دەرەوە کە ئێستا خۆیان بە شوێنکەوتووی حسەین دەزانن و بوونەتە جێنشینی سۆمەرو ئەکەدو بابل و ئاشوور بەرهەمی میسۆپۆتامیا بن؟ واتە نەوەی ئەوانە بن کە شارستانیتی میسۆپۆتامیایان بەرهەمهێنا، کەچی ئێستا بۆ عێراقیەکان بووبنە جەلادو خوێنڕێژو وێرانکەری مێژووەکەی، کەچی لە لایەکی ترەوە خزمەتکارو بووکەشووسەی دەستی کەسانێکن کە خۆیان بە نەوەی کۆرشی هاخامەنشی و ئەردەشیرو قوبادو کیسرای ساسانی دەزانن. ئایا دەشێ ئەمانە نەوەی ئەو پێکهاتە دێرینانە بن کە شارستانێتی میسۆپۆتامیایان بنیادنا، یان هەر لە راستیدا ئەمانە جۆرێکی ترن و لە رەچەڵەکێکی ترن، کە نەک لە رابردوویاندا نەیانتوانیووە شارستانیتی خۆیان بەرهەمبهێنن بەڵکو روخینەری سارستانێتی ئەوانی تریش بوون.
کورد زیاتر نەوەی ئەو پێکهاتانەیە کە لە باکووری میسۆپۆتامیادا ژیاون و بەشدارییان لە بنیادنانی شارستانێتی میسۆپۆتامیاو ئێرانیشدا کردووە، بەوپییە دەبێت کەسێتیەکی بەهێزو لەسەرپێی خۆ راوەستاوی هەبێت و ئامادەیی بچووکیکردن و بەخزمەتکاربوونی بۆ ئەوانە نەبێت و بوونی خۆی لە ناوچەکەدا لەوان بەڕەسەنترو رەگوڕیشەدارترو خاوەن مافتر بزانێت و لە ئەنجامی ئەوەشدا یەکێتی خۆی بپاریزێت و یەکەیەکی یەکگرتوو بێت، کەچی ئەمیش هەمان شێوەی شوێنکەوتووانی حسەین- دەستەبژێری شیعە- بە تایبەتی بەرپرسەکانیان، بۆ ناوخۆ شێرن و لەبەرامبەر ئەوانی تردا بچکۆلەو بستەباڵاو خونکیکەرو تەنانەت هەندێجار لە پیناوی بەرژەوەندی کاتیدا نەک هەر خۆیان بەڵکو نیشتیمان و نەتەوەش هەرزانفرۆش دەکەن. بۆیە دیسان هەمان ئەو پرسیارەی سەبارەت بە پەیوەندی عەرەبی عێراق و بەرهەمهێنەرانی سارستانێتی میسۆپۆتامیا لە ناوەڕاست و باشوور کردمان، دەشێ سەبارەت بە کەسێتی بەشێکی دیار لە دەستەبژێری کەسێتی لاوازی سیاسی کوردیك واتە ئەوانەی ئاسان لە بەردەمی ئەوانی تردا دەچەمێنەوە، بکەین: ئایا دەشێ ئەم جۆرە کوردە نەوەی رەسەنی ئەو پێکهاتانە بن کە لە باکووری میسۆپۆتامیاو چیاکانی زاکرۆس ژیاون و بەشدارییان لە پێکهینانی ئیتنۆسی کوردیدا کردووە؟ یان لە بنەڕەتەوە گومان لەسەر رەچەڵەک و رەسانەیەتی هەر کوردێک هەیە کە کەسێتی نەتەوەیی لاواز بێت و گیانی پیکەوە ژیانی لەگەڵ برا کوردەکەیدا نەبێت، بەڵام ئامادەبێت لەگەڵ ئەوانی تردا بە تایبەتی ئەوانی داگیرکەری وڵاتەکەی، هەموو جۆرە سەوداگەرییەک بکات و بێجگە لە رووزەردی و هەندێ بەرژەوەندی کەسی هیچی تری دەست نەکەوێت؟

١٧/٢/٢٢٣




وڵات و یارییە باجێنە.. نەوزاد بەندی

( بە دوادا چونێک بۆ وەڵامێکی مەسعود عبدالخالق لەسەر بابەتێکی کاوە مەحمود ، دەربارەی جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەتی کوردیی !)

لێرە نە ئاینێکی کرداریمان هەیە ..نە ووڵات و دەسەڵاتێکی نێو دەوڵەتیشمان هەیە .. ئیتر کام ئایین لە کام دەسەڵات جیا دەکەنەوە ؟؟؟
کاتی خۆی پیاوانی کەڵێسا فەرمانڕەوای ڕەهای ئەوروپا بوون ..بزووتنەوەی ڕێنیسانس واتا هەڵسانەوە و نوێبوونەوە سەری هەڵدا ، کە بزووتنەوەیەکی سەدا سەد ئەوروپیی بوو ،دەهۆڵ و زوڕنای هاوردە وداگیرکەران نەبوو ،
ئەم ڕێنیسانسە ، دەسەڵاتی تەکنۆکراتی لە ئەوروپا خستە جێی دەسەڵاتی پیاوانی کەڵێسا .. دەسەڵاتی لە پیاوانی کەڵێسا سەندەوە و پێی ووتن : ئێوە بڕۆنەوە ناو کەڵێساکانتان و خواپەرستیی خۆتان بکەن ،بۆتان نییە لچ لە سیاسەتەوە بدەن ..
ئەمە ناونرا عەلمانیەت ، جیاکرنەوەی دەسەڵاتێکی ئاینیی کەڵێسایی فەرمانڕەوا ، لە ئیدارەی ووڵات و گەڕاندنەوەی بۆ قەوارەی خۆی کە ناو کەڵێسا بوو ..
بۆچی ئەمەیان کرد ؟ چونکە پیاوانی کەڵێسا کە فەرمانڕەوایی ووڵاتیان ئەکرد ، کەوتنە ڕوتاندنەوەی میللەت و بە چەندین شێوازی جیا جیا پارە و ماڵ و موڵکیان لێ دەسەندنەوە تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی کەسێک بمردایە پسوڵەی لێخۆشبوونیان لە دۆزەخ بۆ مۆرئەکرد بە رامبەر پارە و پولێکی زۆر .. هەر ئەو دەسەڵاتە ناشیرینە ، دژایەتی زانستی دەکرد و چەندین زانای وەک کۆپەرنیکۆس و گالیلۆی کوشت و ئەشکەنجە وزیندان کرد .
بەڵام زۆر پێم سەیرە و تەنانەت پێکەنییشم دێ ، کە دەسەڵاتۆکەیەکی هەرێمایەتی وەک ئەمەی خۆمان کە ڕاستەوخۆ ئەمەریکا و ئێران و تورکیا بڕیاری لێ دەدەن و نەوتەکەی دیزە بە دەرخۆنە دەکەن و بۆردومانی دەکەن و دینارەکەی ڕیسوا ئەکەن و کردوویانە بە بازاڕی تایبەتی خۆیان ، ئەبێ چ بنەمایەکی دەسەڵاتی تێدا بێ هەتا ناو بنرێ دەسەڵات ؟؟؟
ئینجا ئەگەر وەک گریمانەیەک ئەم دەسەڵاتۆکەیە ناو بنرێ دەسەڵات ، ئایینی ئیسلام چ جومگەیەکی بەڕێوە ئەبات هەتا ئاینی لێ جیا بکرێتەوە وبکرێتە سیکیولار ؟؟؟ لە ڕاستیدا لەم ٣٣ ساڵەدا دوو هێزی دژ بە یەک و ڕکابەر حوکمی هەرێمەکەیان کردووە کە زیاتر دەرەبەگن و هیچ بنەمایەکی ئاینییان نەخستۆتە یاساکانیانەوە ، و چەندین جار دژایەتیی ئاینیان کردووە و لە کۆمەڵە و دەستە ئاینییەکانیان داوە و لە زیندان توندیان کردوون ..
پاشان ، گریمان ئاین حوکم ئەکا ..باشە ئێمە وەک محمەد نوری ئەڵێ ، ئەگەر ئیسلام و پیاوانی مزگەوت و حوجرەکان لە مێژووەکەمان دەر بکەین ، مێژوومان هیچی تیا نامێنێتەوە . بە واتایەکی تر لە قازی محەمەدەوە بۆ شێخ سەعیدی پیران ..بۆ پیاوانی تەریقەت و شاعیر و بیریار و فەیلەسوف و مامۆستایان ، سەرجەمیان پەروەردەی قورئان و ئیسلام بوون ..
واتا سەربەرزییەک کە لە مێژووماندا هەبێ ، ئاینی ئیسلام سەرچاوەکەی بووە ..پیاوێک شانازیی پێوە بکەین ، قورئان مامۆستاکەی بووە ..
ئایا تاوان و گەمژەییەکی گەورە نییە ، ئەم ئاینەی کە هەموو پیاو و سەرکردە و شانازییەکانی پێداوین ، وەک ئاینێکی کەڵێسایی لەڕێلادراوی ئەوروپای سەدە تاریکەکان حیسابی بۆ بکەین و ..بڵێین ئەبێ لە دەسەڵات جیای بکەینەوە ؟؟؟!!!!
نە دەسەڵاتیش ئەسڵەن وجودێکی هەبێ و .. نە ئاینی ئیسلامیش بە هیچ جۆرێ بەشداری ئەو دەسەڵاتەی کردبێ ؟؟؟
بە ڕاستی جێی پێکەنینە ..

ــنەوزاد بەندی ـــ




ئێوارانە ١٦.. سەردار جاف

ئەم ئێوارە
سمۆرەيەک بە جوڵە لاسارەکانی زەردەی خۆرەتاوی دەشاردەوە
شەرمی لە گەڵا دەکرد و دەخزايە کونە دارێکی کۆن و
هەر وەک جاران گوێزی دەبردەوە
لە پێپليکانەکانی واتسابەوە
لەنجە نهێنييەکانی جاڕدەدا و
کلکی تەپوتۆزێکی غوباری و تەمتوومانی بە ژوورە کريستاڵييەکە
تەخشاند بوو
پەنجە لەنجە و سەماکەرەی دوێنێ
تابلۆيەکی لە رەنگی خۆی و ناوی من نەخشاندبوو
کەچی سمۆرە تابلۆيەکی دی کێشا
من و ئەو و مەلەکشا وەک ئەوەی تخوبەکان بسڕينەوە
جوانتر لە خەياڵەکانی نيشتيمان و
مەستتر لە پێکێکی مەی و
هێمنتر لە ژاوەژاوە ساقی و
ناسکتر لە پياڵەيک شەرابی ئيشق
ئەو تخوبە دەڕزێنين بە مەيلی رەقيب بێ
هەر دێينەوە بۆ نيشتيمان و لە سابڵاغەوە سەدای هەولێر هەولێر لە دەڵالەکانی تەرميناڵەوە دەبيسين
دێينەوە و سمۆرەکەيش دێنينەوە
با وەرينی گەڵا رۆمانسييەکان بژمێرێ
چۆن گيڵ بووين و لە مانای ئيشق غافڵ بووين
نەمانزانی چەمەکان بە ئاوێتەبوونەوە جوانتر دەبن
سمۆرە کلکە لەقێييەکی زەردباويمان نيشان دەدا
بەدەم هەڵبەز و دابەز و چەتوونييەوە
تابلۆ مەحفوزەکە وێنا دەکا
وێنايەک تۆفان و کڕێوە و زريانەکان
توانای مەحوو کردنيان نييە
بە بارتەقای لەقينێ
هێزيان نابێ و ناگەنە دامەنی دوعايەکی خۆرئاوابوونی من و دايکم
نوێژەکانی ئەو دەبنە کێوێک و تابلۆکە لە زێر دەکێشێ
دەبێتە کتێبێکی پيرۆز و بۆ هەتاهەتاييە دەمێنێ
هێز لە چاوی رێبوارانە
هەموو ئێوارەيەک
ئەم تابلۆ بۆ مناڵەکانی گەڕەک دەگێڕنەوە و رۆحی ئێمە دەنوێنێ
دەزانی خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

١٧/ ٢ / ٢٠٢٣




فیلمی کوردی “خاڵا تارییا” لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین نمایش دکرێت

مەنسوور جیهانی

بەڵگەفیلمی کوردی “خاڵا تارییا” In The Blind Spot لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “ئایشە پۆلات” و لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش” ڕۆژی 19ی فێبریوەری 2023 لە بەشی پێشبڕکێی “ئەنکاونتەرس” لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دکرێت.

بەڵگەفیلمی کوردی “خاڵا تارییا” دەرهێنەری باکووری کوردستان، فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاشە که له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی ‘ئەنکاونتەرس’ـی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین پێشاندەدرێت کە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمە لە جیهاندا.

بەڵگەفیلمی In The Blind Spot لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی “ئەیووب ئازیز چاپکورت”، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.

سینەماکاری کورد “مەمەد ئەکتاش” بە میدیاکانی راگەیاندووە، بۆ سینەمای کوردی مایەی دڵخۆشییە کە فیلمی خانمە دەرهێنەرێکی کورد لە بەرلینالە پێشانبدرێت و پێشبڕکێ لەگەڵ فیلمی دەرهێنەرە سەرکەوتووەکانی جیهان بکات.

ئەم بەرهەمە لە رۆژانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە قەرس و بازیدی باکووری کوردستان وێنەگیراوە، کۆمپانیای سینه‌مایی “میتۆس فیلم” Mitosfilm بەرهەمهێنەری سەرەکییەتی و کۆمپانیای پۆنکت و کەناڵێکی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری هاوبەشن و ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆی کۆمپانیای ‘ئارت هوود ئینتەرتەیمنت’ـە ArtHood Entertainment.

حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێک” Mariette Rissenbeek و بە دەرهێنانی هونەری “کاڕلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سەرەکی”، بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فڕۆم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلم” و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نمایشی سینەمای کلاسیک” و … لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www.berlinale.de/en/2023/programme/202304749.html




ئەگەری کاریگەری بەنداو لەسەر زەویلەرزەکەی ٦ فێبریوەری و سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی لە تورکیادا.. شاخەوان قادر شۆرش

بومەلەرزە یا زەویلەرزە گەورەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، وە تورکیا و سوریا لە ٦/٢/٢٠٢٣دا زیانێکی یەکجار گەورەی گیانی و ئابوری بە هەموو ناوچە بەرکەوتووەکان گەیاندووە، لەکاتێکدا مرۆڤە زیندووەکانی ژێر خانووەڕووخاوەکان خەبات دژ بە کات دەکەن و لەنێوان مەرگ و ژیاندا بەهیوای ڕزگارکردنن، خەڵکی وڵاتە بەرکەوتووەکان هەژاون و ڕەخنە و گومانەکان لە زیادبووندان. گوتنی زۆر لە سروشتیبوونی یا مرۆکردی بومەلەرزەکە دەکرێت، جگەلەوە گوتن لە ئەگەری پەیوەندی هەبوونی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی تورکیا بە بومەلەرزەکەوە دەکرێت.
دوو خاڵی گرنگ هەیە کە لێرەدا گرنگە ئاماژەیان بۆ بکرێت و گونجاون هەروەستەیەکیان لەسەر بکرێت، یەکیان سەبارەت بە سروشتیبوونی بومەلەرزەکە و کاریگەری بوونی بەنداو لەم چوارچێوەیەکدا، یەکیان پەیوەندی بومەلەرزەکە بە سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیەوەیە.
یەکەم وەکو شارەزایانی زەویناسی وەکو جیوفیزیکەکان و جیۆلۆجەکان دەیڵێن لەژێر ڕووی زەویدا 7 پلێتی گەورە و زۆر پلێتی بچوک هەن، کە بەهۆی وزە و پاڵەپەستۆکانی ناخی زەوی ئەو پانتاییە گەورەو و بچوکانە بەبەردەوامی لەجووڵەدان. وەکو شارەزایان دەیڵێن هەژان و لەرزینی زەوی ڕوودەدات کاتێ لەنێوان پانتاییەکاندا لێکترخشان، لەیەکتر گیرابوون یا خزین بە تەنیشت یەکتر ڕووبدەن. ئەوان دەڵێن ئەوەی لە باکور و رۆژئاوای کوردستاندا روویداوە جوولانی پێچەوانەیی تەنیشت یەکی هاوتەریبی دوو پلێتە لەو شوێنەدا. بەمجۆرە زەویلەرزە ڕووداوێکی سروشتییە و ئەو هەرێمانەی دەکەونە سنوورەکانی پلێتە تێکنۆتیکەکان tectonic plates بەتایبەتی سێ گۆشەکان واتە لەو شوێنەی سێ پلێت بەیەکتردەگەن مەترسیدارترن کە وەکو مایکرۆ تەکتۆنیک پلات Micro tectonic plates ناسراون. سەبارەت بە زەویلەرزەکە لەو شوینەدا هەرسێ پلێتی تێکتۆنیکی ئەناتۆلی، عەرەبی و ئەفریکایی دەگەنەوەیەک. لێرەدا ڕوودانی ئەگەری بومەلەرزە زیاترە و بەپێی لێکدانەوەی شارەزایانی بواری زەویناسی دەکرێ بومەلەرزە لەم شوێنەی ئێستا هەموو سەد ساڵ جارێک یا زیاتر رووبدەن، بەڵام دیارکردنی کاتەکە سەختە.
بەڵام گرنگە سەرنجی ئەوە بدرێت کەوا بەپێی هەندێ لە نووسراو و ڕاپۆرتەکانی شارەزایانی بواری زەویناسیەوە، دروستکردنی بەنداو و گڵدانەوەی ئاوێکی زۆر لە ناوچەیەکدا دەکرێ کاریگەری لەسەر هاوسەنگی پلێتەکانی ژێر ڕووی زەوی تێکتۆنیک پلات tectonic plates دروستکات، بەتایبەتی ئەگەر هەرێـمێک کەوتبێتە سەر سنوورەکانی بەیەکگەیشتنی سێ پارچە پلێت وەکوی ئەو شوێنەی باکوری کوردستان ئەگەرەکانی بومەلەرزە زیاتر دەکەن. بەمجۆرە دروستکردنی بەنداو دەکرێ فاکتەرێکی هاندەربێ کە دەکرێ کاریگەری زیاتر لەسەر جووڵەی پلێتەکانی ژێر ڕووی زەوی دروستکات و ببێتەهۆی ڕوودانی بومەلەرزە.
بۆنمونە لەلایەن هەندێ لە زەویناسانی چینیەوە بومەلەرزەی سیچوانی Sichuan چین لەساڵی ٢٠٠٨دا کە بەهێزی ٧،٩ ماگنیتیوت بوو و نزیکەی ٨٠ هەزار کەسی کوشت لەلایەن هەندێ لە زەویناسانەوە بە بەنداوەکەی زیپینگپووی Zipingpu نزیک ناوچە بەرکەوتووکەوە بەسترایەوە. وەکو ئەوان دەڵێن ڕاستە ناوچەکە بە زەویلەرزە ناسراوە بەڵام ئەو هەژانە بەهێزە نائاساییە و هۆکەی گڵدانەوەی ئەو هەموو ئاوەیە لە بەنداوەکەدایە. نمونەیەکیتر بەنداوی کۆینیایە Koyna لە هیندستان کە لەساڵی ١٩٦٧ بومەلەرزە لەنزیکیەوە بەهێزی ٦،٣ ماگنیتیوت ڕوویدا و ئەو بەنداوە وەکو هۆکاری هاندەر سەیری کرا.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە کە دکتۆر جەوهەری Dr. V. P Jauhari نووسیویەتی و دراوەتە کۆمیسیۆنی جیهانی سەبارەت بە بەنداوەکان هاتووە کەوا بەنداوەکان بەهۆی ئاوی زۆری کۆکراوەیان دەتوانن بۆ پلێتەکانی ژێر ڕووی زەوی کەخۆیان لەژێر پاڵەپەستۆدان گوشار بهێنن. هەروەها شارەزایەکی دیکەی ئەو بوارە هارش گوپتا Harsh K. Gupta ئاماژە بە ئاستی قووڵایی بەنداو لە ١٠٠ مەتر زیاتر وەکو فاکتەرێکی گرنگی دروستکردنی گوشار، وە زۆری ئاوی گڵدراوەش بەهەمان شێوە فاکتەری گرنگی مەترسیدارە. کە دەکرێ لە لەکاتی پربوونی بەنداودا یا لە دوای پڕبوونیدا هەستی پێ بکرێت. لەو لێکۆڵینەوەیەدائاماژە بە شوێنی هەستیاری وەکو هیمالایا، خواروی ڕۆژئاوای چین، ئێران، تورکیا و چیلی دەکرێت. ئاماژە بە زیاتر لە ١٠٠ کەیسی بومەلەرزە دەکرێت، کە پێیانوایە دەکرێ بوونی بەنداو هۆکاری هاندەربن، بۆیە داوا دەکرێ کەوا هەروەستەیەک لەبەردەم بابەتەکەدا بکرێت و بیری لێبکرێتەوە بەرلەوەی هەنگاوی دروستکردنی بەنداو لەو شوێنە هەستیارەکاندا ئەنجام بدرێت. گرنگە سەرنجی بدەین کەوا ئەو بۆچوونە نەسەڵمێندراوە و بەڵام هەندێ لە زەویناسان لەگەڵ بوونی ئەو فاکتەرە مەترسیدارەدان.

ئەگەر بیر لە پلانی هێرشی سیاسی بکرێتەوە و گریمانی ئەوە بکرێت کەوا ئەو بومەلەرزەیە هێرشێکە بۆسەر کوردەکان لەلایەن تورکیاوە، ئەوە جەیمس گاهێرتی James Gaherty پرۆفیسۆر لە بواری زەویناسیدا لە زانکۆی باکووری ئەریزۆنای ئەمەریکادا دەڵێت هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە سروشتییە و دەستکردی مرۆڤ نییە. ئەو هەرێمە بەو مەترسیانە ناسراوە و بۆیە بێگومان بومەلەرزەکە ڕووداوێکی سروشتییە. هەروەها لیسا والد Lisa Wald کە شارەزای بواری جیۆفیوسیکە دەڵێت ئەو ڕووداوە بۆیە ڕوویدا چونکە هەرێمەکە هەستیارە و سنووری سێ پلێتی جیاواز لەوێدا بەیەک دەگەن، ئەو پلێتانە بە سستی دەجووڵێن و سنوورەکانیان ماوەیەکی درێژە گیربووە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو گوشاریەیان بۆ هاتووە کە تووانیوویەتی بیانخزێنێت. ئەو دەڵیت بومەلەرزە بەو قەوارە گەورەیە لە توانای ئەوە بەدەرە مرۆڤکرد بێت. دەڵێت بومەلەرزەی مرۆڤکرد کە بەهۆی مین و تێکردنی شلەی تایبەتەوە لەژێر زەویدا ئەنجام دەدرێت سنووردارە و تەوژمەکەی لە ٥ ماگنیتیوت تێناپەڕێت. لەو وتارەی بڵاوکراوەتەوە جەیمس گاهێرتی و لیسا والد ئاماژە بە ئەگەری پاڵەپەستۆی بەنداو یا پەیوەندی بەنداو بە بومەلەرزەکە ناکەن، بۆیە خۆیان لەو بابەتە نەداوە.

دووەم لەلایەکیتر بەهۆی بوونی ناکۆکی نەتەوەیی لە تورکیادا وە بەهۆی پیادەکردنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی پاکتاوکردن کە هەر لە گۆڕینی ناسنامە، ڕاگواستن و کوشتار و گۆڕینی دیمۆگرافیا دەگرنەخۆیان لەلایەن تورکیاوە وەکو چارەسەری کێشەی کورد لە باکوردا سەیری کراوە و سەیری دەکرێت، وەکو ئەو مەنتالە ڕەگەزپەرستییە لە کەمال مستەفا ئەتاتورکەوە ئەوها هاتووە و تەنانەت تا ئێستا دان بەبوونی کێشەی کورد ناندرێت و سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیش بەجۆرێ لە جۆرەکان بەردەوامە. بۆیە دروستکردنی کۆمەڵیک بەنداو کە ڕووبەرێکی زۆر بەرفراوان لەخاکی باکوری کوردستاندا لەدەڤەری ئێلەزیگ، مەلاتیە و ئەیدامان و دەوروبەریاندا دەگرنەخۆیان، دەکرێ بێ پەیوەندی بە سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیەوە نەبێت. تورکیا لەم ڕێگەیەوە سەدان گوند و دەیان شارۆچکە و شاری هەرێمەکە وەکو شاری حەسەن کێفی دەڤەری باتمان بەهەموو شوێنەوارەکانیەوە خستۆتە ژێرئاوەوە و بۆ تاهەتا نەیهێشت، وە دانیشتوانی ئەو هەرێمە بەرفراوانەش کە دەکرێ چەندان ملیۆن کەس بن، ناچاری ڕەوکردن کراون، دەکرێ خەڵکە ناچارکراوەکە قەربوویەکیان وەرگرتبێت، بەڵام قەرەبوو ناتوانێ زێدی دایکوباپیرانیان بەدەستبهێنیتەوە. ئەوانە گەلێکیان بە ئازادی یا نائارەزوومەندانە بۆ شوێنەکانی دەرەوەی کوردستان ڕەودەکەن و نیشتەجێ دەبنەوە و ناگەڕێنەوە. بۆیە ناڕاست نییە ئەگەر پرۆژەی گاپ وەکو کەرستەیەک بۆ جێبەجێکردنی پاکتاوی ڕەگەزی لێکبدرێتەوە. چونکە دەرئەنجامی ئەوهای هەیە کە دەچێتە چوارچێوەی ئامانجەکانی پاکتاوی ڕەگەزی. خودی ناونانی بەنداوە گەورەکە بە بەنداوی ئەتاتورک لە جەرگەی خاکی کورداندا سەرچاوە لە مەنتالی ڕەگەزپەرستانەی دژ بەکوردی تورکیا وەردەگرێت. وەکو ئەتاتورک ئەو سەرکردەیەی تورکیا بوو کە قەدەغەی هەموو بەها و تایبەتمەندییە نەتەوەییە کوردیەکانی کرد و هەموو کوردەکانی وەکو تورک ناونوس کرد و وەکو تورکی کێوی ناساندنی و نکۆڵی لە بوونی نەتەوەی کورد لە تورکیا کرد.

دروستکردنی بەنداوی گەورە لە چوارچێوەی پرۆژەی گاپ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ڕووبەرێکی گەورەی باکوری کوردستاندا، بێگومان کۆمەڵی ئامانجی هەیە، یەکەم بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بۆ وڵات، دابینکردنی ئاو بۆ باشترکردنی کوشتوکاڵی ناوچەکانی دەوروبەر، پەیداکردنی کار، بەڵام ئامانجێکی گرنگیش کۆنترۆلکردنی ئاو و ڕێژەی بەردانەوەی ئاوە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕێژەی ئاو لەسەر باشوری کوردستان و ئێراق و سوریادا هەیە و دەتوانێ وەکو چەکێکی سیاسی بۆ بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی تورکیا بەکاربهێندرێت. دیارە پڕکردنی بەنداو ڕاستەوخۆ دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکان وەکو کەمبوونی ئاوی دیجلە و فورات دەیان ساڵە هەیە و بۆتە هۆی وشکبوونی زەنگاوەکانی خوارووی ئێراق بۆ نموونە. هەروەها گرنگە سەرنجی ئەوە بدەین کەوا دروستکردنی بەنداوی گەورە زیانیشی لەلایەنی ژینگەوە زۆرن، لەوانە زیانگەیاندنی بەسامانە ئاویەکان کە دەرهاویشتەی سروشتیی کەمبوونەوەی ئاون، وشکبوونی زەنگاو، بەهەڵمکردنی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر، زۆربوونی فرێدانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، نەمانی گەلێک جۆری ڕووەک و گیانەوەر و هتد. بۆیە دەکرێ پارێزەرانی ژینگە دژی دروستکردنی بەنداوبن.
ئەگەر بزانین بەنداوی ئەتاتورک دەتوانی نزیکە ٤٥ ملیار مەتر سێجا ئاو گڵداتەوە لە شوێنێکدا کە بە مایکرۆ تەکتۆنیک پلات ناسراوە، وەئەگەر سەیری نائاساییبوونی بەهێزی هەژان و زەویلەرزەکە بکەین بێگومان پێکچوون لەگەڵ ئەو زەویلەورزەیەی ناوچەی سیچوانی چیندا هەیە. ئەو زەوی لەرزەیەی باکوری کوردستان نائاسایی بووە وەکو پێشتر زەویلەرزەی تۆمارکراو خۆی لە ٦ ماگنیتیوت داوە بەڵام ئەوەیان ٧،٤ و ٧،٨ ماگنیتیوت بووە کە زۆر هێزتر و بەتەوژمتر بووە. بەمجۆرە گڵدانەوەی ئاوێکی یەکجار زۆر کاریگەری لەسەسەر هاوسەنگی پانتاییەکانی ژێرزەویدا دەکرێ هەبووبێت. لەو ڕوانگەیەوە و ئەگەر ئەوە ڕاست بێت و بتواندرێ بسەڵمێندرێت کەواتە فاکتەرێکی هاندەری گرنگی زەویلەرزەکە لەلایەن مرۆڤەوە دروست کراوە. بۆیە دەکرێ ڕووداوی بومەلەرزەکە کە بە کارەساتێکی سروشتی لێکدەدرێتەوە تەواو سروشتی نەبێت و زیادکردنی تەوژمەکە بەهۆی بەنداوەکەوە بووبێت. کاریگەریی بەنداوی ئەتاتورک لەسەر ئەو زەویلەرزە بەهێزە چی بووە بێگومان شارەزایان دەتوانن قسەی زیاتری لەسەر بکەن. بەڵام ئێمە دەتوانین بەراورد و لێکچواندن لە نێوان ڕووداوەکاندا بە پێی زانیاری شارەزایان بکەین.

جگە لەو سوود و زیانانەی کە ئاماژەمان بۆکردن، دەکرێ سەرانی ناسیونالیستی تورکیا تەنها بیریان لە چۆڵکردنی هەرێمە کوردیەکان وەکو یەکێک لە ئامانجەکانی پرۆژەیەکی گەورە کردبێتەوە، هەروەها بیریان لە بەکارهێنانی ستراتیژیانەی ئاو لە داهاتوودا بەرامبەر بە وڵاتانی دراوسێ کردبێتەوە، بەڵام چاوەڕوانی بومەلەرزەوی گەورەی لەو شێوەیە نەبووبن. هەرچۆنی بێت دەرئەنجامەکانی ئەو بوومەلەرز گەورەیە کە دەکرێ ژمارەی قوربانیانی بگاتە نزیکی ٤٠ هەزار کەس یا زیاتر، کە دەکرێ نزیکەی یا زیاتر لە سەدا پەنجای خەڵکی کوردستان بن، دەرهاویشتەیەکە دەچێتە ژێر سێبەری ئەو ئامانجانەی لە پاکتاوی ڕەگەزیدا خوازراون. بۆنمونە نەمانی دەیان هەزار کەس لە ئەندامانی سەر بە نەتەوەی کورد کە لەلایەن تورکە ناسیونالیستەکان نەخوازراون، بۆ سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی تورکی وەکو دیاری وایە چونکە لە جیاتی کۆمەلکوژکردنیان بە کردارێکی سروشتی لەناوچوون و کەسیش ناتوانێ ڕەخنە لە تورکیا بگرێت، ناچارکردنی خەڵک لە کۆچکردن و ئاراستەکردنیان بۆ شوێنی دیکە و بەجۆرێک کە دەوڵەت دەیخوازێت وەکو ئەوەی لێدێت دەوڵەت خۆی ڕایانگوازێت، وێرانبوون و کاولبوونی شوێنەوارە کۆنە کوردیەکان ئامانجێکی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزییە و هتد. بەمجۆرە لەڕێگەی بومەلەرزەوە ئەنجامی خوازراو بەدەستهێندراوە. ئەو لێکدانەوەیە سەیر نییە ئەگەر بزانین ڕق و دژایەتی تووندی دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر تەنانەت ناوهێنانی بوونی کێشەی کورد لە تورکیادا بە ئاشکرا هەیە، وە ئەگەر کەمێک بگەڕێنەوە دواوە و سەیری بومەلەرزەکەی شاری وان لە ساڵی ٢٠١١دا بکەین کە بووەهۆی مردنی زیاتر لە ٦٠٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٤٠٠٠ کەس، ئەوسا ڕووداوەکە بەدڵی تورکە ناسیونالیستەکان بوو و لەکەناڵیکی ئاسمانی تەلڤزیۆنی تورکیادا بەئاشکرا هیوای ئەوە دەخواسترا و تکا لە خودا دەکرا کەوا ئەو جۆرە کارەساتانە لە شارەکانی دیکەی کورداندا ڕووبدەن و خانووەکان بەسەریاندا بڕوخێن. لەدیدی ئەوانەوە ڕووخانی خانووەکان بەسەر خەڵکەکەدا و لەناوچوونیان بۆ تورکیا و یەکڕەنگی نەتەوەی تورک زۆر پێویستە. ئێستا لەم زەویلەرزەیەدا ئەو ئامانجەی ئەو ڕەگەزپەرستەکان بێگومان هاتۆتەدی. ماڵوێرانی سەدان هەزار کەس و لەدەستدانی بژێوی ژیان و لەبارچوونی خەون و ئاوتیان، دەربەدەربوونیان لە زێدی دایکوباپیرانیان بۆ ئەوان کێشەیەک نییە، وەکو بۆ ئەوان باشترین کورد، کوردێکی مردووە. بەکوردیەکەی بۆ ئەو ڕەگەپەرستانە ئەگەر بومەلەرزەکە بەدەستی ئەوان نییە بەڵام بەدڵی ئەوانە. دەکرێ ڕەخنە لەو ئاماژەیەمان بگیرێت و بڵێن ئەوەی بەسەر کوردەکاندا هاتووە بەسەر تورکەکانیشدا هاتووە. ڕاستە بومەلەرزەکە جیاوازی لەنێوان نەتەوە و ڕەگەز ناکات و ڕووداوێکە بەسەر خەڵکی هەرێمە بێجیاوازی هاتووە، بەڵام دوو خوێندنەوە دەگرێتەخۆی، چونکە نەتەوەی کورد لەژێر سیاسەتی نکۆڵیکردن لە بوون و مافەکانی دایە و هەستیارە بەرامبەر بەهەر لێدان و کەمکردنەوەیەک لە قەوارە و بەها نەتەوەییەکانی، هەرچی نەتەوەی تورکە خۆی نەتەوەی زۆرینەی باڵادەستە، بەکەمبوونەوە و ڕەوکردن نە زیان بە خاکی نە بەڕێژەیان لە ئاستە بەرفراوانەکەدا دەگات.
بێگومان تاکو سەرانی تورکیا سیاسەتی نکۆڵیکردن و توواندنەوە بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی دیکە پیادە بکەن، ناتوانن چارەسەری کێشە ئەتنی و نەتەوەییەکانی ناو تورکیا بکەن و هەرگیز ناتوان ئاشتی لە وڵاتدا بەدەستبهێنن. دیارە کوردەکان مافی خۆیانە دان بە بوونیان لە خاکی دایکوباپیرانیاندا بندرێت و لە سایەی چارەسەرێکی دیموکراسیانەی درێژخایەندا بە مافە ڕەواکانیان بگەن.

پێویستە جەختی لەسەر بکەینەوە کەوا ئەو بومەلەرزە ترسناکەی لە هەرێمەکەی داوە، سنوور ناناسێت، ڕەگەز و نەتەوە و ڕەنگ و دین ناناسێت، وێرانبوون و زیانەکە بەسەر هەرێمەکدا بەگشتی هاتووە. ئەوەی خانووبەرەی باش و تۆکمەی هەبووبێت زیانی کەمی بەرکەوتووە ئەوەی دی کە بەداخەوە چینە هەژار و ناوەندیەکەن زۆرترین زیانیان واپێدەچی بەرکەوتووە. پێویستە هاوکاری و یارمەتی بۆ هەمووان وەکو یەک و بێ جیاوازی نەتەوە و دین و ڕەگەز بەیەکسانی بێت و بگاتە هەموو شوێنێک. بەداخەوە حکومەتی تورکیا لەئاست ئەو دادوەری و یەکسانیەدا نییە، وەکو خەڵکی شارەکوردەکان ڕەخنە و تووڕەیی زۆر لەبەرامبەر بزریی هاوکاری حکومەتدا دەردەبڕن.
لە کۆتاییدا من لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیبووم ئەو ڕووداوە تەواو سروشتییە و پەیوەندی لە دوور و نزیکەوە بە دین و بڕوای مرۆڤەکانەوە نییە، بێگومان مەبەستم دین و بڕوای ئایینی مرۆڤەکانە و دووبارە دەڵێمەوە کە ئەو ڕووداوە پەیوەندی بە دین و بڕوای ئایینی مرۆڤەکانەوە نییە. واتە خەڵک نوێژ دەکەن یان نایکەن، یا وابەستەی ڕێساکانی ئایینی ئیسلامن یا نا پەیوەندی لە دوورونزیکەوە بەو ڕووداوەوە نییە. وەکو سەبارەت بە ڕووداوە سروشتیەکان لێکدانەوەی ئایینی لۆژیکی و زانستی نیین. بەستانەوەی ڕووداوە سروشتیەکان بە ئایین گوتنێکە دەرهاویشتەی بیروهزری هەڵەبستراو و خەرافیانەی کۆنی کتێب و موفەسیرە ئایینیەکانە کە هیچ بنەمایەکی هۆشمەندانەی واتادار و بەڵگەئامێزی نییە.
تێبینی: هەموو ئەو بیرو بۆچوونانەی لەسەر زەویناسی و بومەلەرزەوە نووسراوە لە سەرچاوەکان وەگیراوە و ڕای من نین، چونکە من زەویناس نیم و لەم بوارەشدا شارەزا نیم.

١٣/٢/٢٠٢٣

————————-

سەرچاوەکان
DÆMNINGER:KATASTROFE OG VELSIGNELSEhttps://fjernenaboer.dk/temapakke/kampen-om-vandet/geografi/tema-2-daemninger/artikel/
Forskere: Kæmpe dæmning satte gang i jordskælv i Kina, https://ing.dk/artikel/forskere-kaempe-daemning-satte-gang-i-jordskaelv-i-kina-95513
Ekspert: Tyrkiets placering på tektonisk ‘mikroplade’ giver masser af jordskælv:https://www.dr.dk/nyheder/indland/derfor-er-tyrkiet-og-syrien-saa-haardt-ramt-af-jordskaelv?fbclid=IwAR2JpxGVyHNqGwZm_VSgiUI4xsZ_DgG4JaIM9qbtAJqDMWv8O8e9Rfswmx8
Turkey-Syria earthquakes: a seismologist explains what has happened, Published: February 6, 2023 9.06pm CET Updated: February 7, 2023 7.37am CET
https://theconversation.com/turkey-syria-earthquakes-a-seismologist-explains-what-has-happened-199340
Earthquakes Triggered by Dams, https://archive.internationalrivers.org/earthquakes-triggered-by-dams
Harsh K Gupta, 2002, A review of recent studies of triggered earthquakes by artificial water reservoirs with special emphasis on earthquakes in Koyna, India, Earth-Science Reviews,Volume 58, Issues 3–4, October 2002, Pages 279-310, available at https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0012825202000636
Tom Kertscher, February 9, 2023,The earthquake in Syria and Turkey was a real natural disaster, and not a political attack, available at: https://www.politifact.com/factchecks/2023/feb/09/instagram-posts/earthquake-syria-and-turkey-was-real-natural-disas/?fbclid=IwAR03fpDk5UlNP8FQ7QWNIZsdjGEEN-3O5cdMsuKNww0uJwPUknbFIgPWCUA

Matthew Cappucci, February 7, 2023, The Washington Post, “What triggered the Turkey quakes? Why was the second so big? Key questions, answered,” Feb. 7, 2023, available at: https://www.washingtonpost.com/weather/2023/02/07/earthquake-turkey-syria-causes-damage/
Shai Oster, Giant Dam May Have Triggered Sichuan Quake, February 6, 2009, Originally published in The Wall Street Journal available at: https://archive.internationalrivers.org/resources/giant-dam-may-have-triggered-sichuan-quake-2841




ئایا کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەبن!؟.. عوسمان حاجی مارف

ڕۆژ نیە لە میدیاکانەوە دەربارەی کێشەکانی هەرێم نەبیستین، چەندین هەواڵ و ڕاپۆرت و وتارلە دیدگای جیاوازەوە سەبارەت بەو کێشانە دەخوێنینەوە،کە سی ساڵ زیاترە ئەم حاڵەتە دۆخی کوردستانی داگرتووەو سەرقاڵیەکی ناجۆروقێزەوەنی وەهای خوڵقاندوە، کە هەمیشە دودڵی و دڵەرواکێ و نائارامی لە ناو خەڵکدا پێکهێناوە. هەڵبەتە گومانی تیا نیە پاش جەنگی کەنداوو داگیرکرنی عێراق لەلایەن هێزە سەربازیەکانی دەوڵەتی ئەمریکاوە، گێژاوو ناجێگیری سیاسی لەماوەی ئەم سی ساڵەدا بۆتە حاڵەتێکی دیفاکتۆی بنەمای ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی عێراق و کوردستان. هەروەها ماوەبەماوە، ساڵ دوای ساڵ، ئەم هەلومەرجە لەسایەی ڕۆڵ و نەخشی ئەمریکا و دەخالەت و بەرژەوەندی ووڵاتانی ناوچەکەوە، کێشمەکێشی ووڵاتانی زلهێزی دنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها جێگاو ڕێگای هێزە میلیشیاکانی دەسەڵاتدار لە عێراق و کوردستاندا، دۆخەکەی لە حاڵەتێکی نالەبارترو ئاڵۆزترو بێ ئاسۆیی زیاتردا نیشانداوە.
بەمانایەک کێشەکانی هەرێم، جا هەرکەس هەرجۆرە لێکدانەوەیەکی بۆ ببینێتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە، سی ساڵ زیاترە مۆتەکەیەکە بە سەر سنگی خەڵکی کوردستانەوە، قورسایی تەواوی لەسەر ژیان و گوزەرانی ئەو خەڵکە داناوە، کە لە بێچارەیی و بێئومێدیداهەمیشە ئەو خەڵکە لە چاوەڕوانیدان لەبەرامبەر ئایندەیەکی ناڕۆشن و نادیاردا، لەهەمانکاتدا کێشەکانیش نەک چارەسەر نابن بەڵکو جار لەگەڵ جار ڕوخسارێکی پێچیدەترو تاریکتر و بنبەستر دەنوێنێت.
مەسەلەیەک کەپێویستە بەدیاریکراوی ئاماژەی پێ بدەین، دەستنیشانکردنی خودی کێشەکانە لە هەرێمدا، واتە بەرلەوەی بگەینە ئەو پرسیارەی ئایا کێشەکان چارەسەر دەبن؟ واتە پێویستە لە خودی واقعیەتی کێشەکان و پیکهاتەکانیەوە ئەنجامگیری بدەین بەدەستەوە.
ئەوەی لە ڕواڵەتدا نمایش دەکرێت ئەو گرفتانەیە کە لە مەیدانی سیاسی عێراق و کوردستاندا هێزە سیاسیەکان لە سەر پێکهاتنی حکومەت و ناوچەی نفوزو نەوت و بودجە و بازرگانی وەبەرهێنان..هتد پەیوەندی و دانوسان و گفتوگۆو کێشمەکێشی بەردەومیان هەیە. لەڕاستیدا ئەمانە بۆخۆیان کێشەی پەیوەندی و بەرژەوەندی نێوان ئەو حزب و هێزە سیاسیانەن کە دەموچاوی حکومەتی کوردستان و عێراق پێک دەهێنن. هەڵبەتە کێشەیەکی واقعین کە بەدوای جەنگی کەنداوەوە وەک هێزی میلیشیای تاڵانچی لە سەر شانۆی سیاسی کوردستان و عێراق بونەتە هێزی کاریگەرو بنەڕەتی لەسەر دیاریکردنی ئایندەی سیناریۆیەکی پڕ لە گێژاوو نائارامی سیاسیدا. واتە کێشەکانی هەرێم وە لە هەمانکاتدا کێشەکانی عێراقیش بەجیا لە هەر هەلومەرجێکی سیاسی و کاریگەری کێشمەکێشی ووڵاتانی زلهێزی دنیا لەسەر ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە، حزورو رۆڵی حزبە ناسیۆنالست و ئیسلامیەکانیش ڕۆڵێکی تەواو نەرێنی و نەخوازراوو وەها نائیسانیان دیوە کە دەتوانین لە بەرامبەر مامەڵەیان بە تەواوی کێشەکان و نالەباری دۆخەکەدا بەرپرسیارو تاوانباریان بکەین. بە مانایەک بنەمای کێشەکان لەماوەی سی ساڵ زیاترە، حزبەکانی کوردایەتی دەسەڵاتدار بەتەواوی پێکهاتەو ئۆپۆزیسیۆنەکەشیانەوە، بۆ خۆیان خۆدی کێشەکانن و فاکتەری کێشەکانیشن.
بۆنمونە، لەهەر ئاستێکدا باسی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی بکرێت، لە ڕێکەوتن یا ڕێنەکەوتن، هیچ کات مایەی ئۆمێدی کۆتاییهێنان نەبووە بە ناجێگیری سیاسی لە کوردستاندا، واتە لە نێوان خۆیاندا لەهەر حاڵەتێکی پەیوەندیدا بوبن، کاریگەری ئەرێنی کە بە قازانجی ئارامی و ژیان و گوزەرانی دۆخی خەڵکی کوردستان بێت ڕوی نەداوەو ڕوش نادات.
پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی میلیشیایی مافیا ئاسا لە ماوەی سی ساڵی ڕابردودا تەنها گوزەراندنی گەمەی سیاسی و بەرامبەرکێیان بۆ هەوڵدانی ڕاگرتنی بەڵانسی نفوزو هێزی سیاسی خۆیان و کەڵەکەی سەرمایەو تاڵانچێتی بووە، ئەو هەوڵدانەیان بۆ ڕاگرتنی بەڵانسی هێزەکانیان و ئاستی کاریگەری چونیەتی گەمەکانیان جێگەوڕێگای سیاسی دیاریکردون، کە بەگشتی لەو بوارەدا پارتی توانیویەتی هەمیشە فشار بخاتە سەر یەکێتی ومەوقعیەتی باڵاتری خۆی لە پرۆسەی بەردەوامی کێشمەکێشیاندا بپارێزێت و لە ئاستێکی دیاریکراودا گرەوی لە یەکێتی بردۆتەوە هەوڵەکانی پارتی لەم گەمەیەدا بەردەوام لە ڕاستای بچوککردنەوەو لاوازکردنی یەکێتیدا بووە، وە تا ئێستاش ئەم گەمە سیاسیەیان نەوەستاوەو ناوەستێت، بەتایبەتی لە هەلومەرجی ئێستادا ئاشکرایە کە یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی لە بەردەم چ واوەیلایەکی هێرشەکانی بنەماڵەی بارزنیدا گیریان کردووە. نادیارە کە ئایا بەرگە دەگرن یان نا، وە تاکەی ئەتوانن بەم شێوەیە بمێننەوە؟! لەلایەکی تریشەوە کێشەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەند هەر لە هێنان و بردن و بێسەرەوبەریدایەو گرێ کوێرەیەکە ناکرێتەوە.
ئەتوانین ئەوە دەست نیشان بکەین کە ئەم شەڕو کێبرکێ و ململانێیەی نێوان پارتی و یەکێتی، بارزانی و تاڵەبانی، زۆنی زەردو زۆنی سەوز، یان بەجۆرێکی تر بڵێین کێشەکانی هەرێم، گرفتێکی بنەرەتی و گەورەی دۆخی نائارامی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانی عێراقەو بێ کۆتاییە، کێشەیەکی بێ چارەسەرە، بێ چارەسەرە بەو مانایەی تا ئەو دوو هێزە سیاسیەی بزوتنەوەی کوردایەتی لە مەیدانی سیاسیدا وەک دوو هێزی میلیشیایی دەسەڵاتدار بونیان هەبێت، کردنەوەی دەرگای ئاسۆیەکی گەش مەحاڵە. ئەمەش ئەزمونی دەسەڵاتی سی ساڵەیان ئەوەی سەلماندوە کێشەکانیان بێ چارە دەمێنێتەوەو بارێکی گرانن بەسەر ژیانی خەڵکەوە.
ئەم دۆخە لە هەلومەرجی سیاسی کوردستاندا ناچارمان دەکات بڵێین تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان و دابینکردنی ئارامی سیاسی و ڕزگاری خەڵکی کوردستان، ئەویش کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی هەردوو بنەمالەی بارزانی و تاڵەبانی، کۆتایی هێنانە بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی.




منداڵێکی تەمەن(10) ساڵان نامیلکەیەکی شیعری بڵاوکردەوە.. ئا- کامەران حاجی ئەلیاس

(چریکەی من) نامیلکەیەکی شیعرییە ، لە نووسینی (دانیا ئارام) بڵاوکرایەوە.
دانیا ئارام ، تەمەنی (10) ساڵانە ،لە ساڵی 2012 لە شاری هەولێر لەدایک بووە،ئێستا قوتابی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتییە،لە قوتابخانەی پێشمەرگەی بنەڕەتی تێکەڵاو.
دانیا لە تەمێنکی زووە خولیای نووسین خوێندنەوە بووە، یەکەمین هۆنراوەی لە ساڵی (2021) لە ژێر ناوی (ئاڵاکەم) ،بڵاوکردۆتەوە،(چریکەی من) یەکەمین بەرهەمی چاپکراوی ئەوە، چەندین هۆنراوەی مناڵان لە خۆدەگرێت.
(چریکەی من) لە بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری کتێبخانەکان، لە ساڵی 2022 ژمارەی سپاردنی (1112) پێدراوە.
لە یەکێک هۆنراوەکانیدا (دانیا ئارام) دەڵێت:
من کەسێکی بەختیارم
ژیر و وریا هۆشیارم
لە ناو پۆلدا دیارم
هاورێی ژیلەو ژیارم
بەزمانی کوردی دەدوێم
هۆنراوەتان بۆ دەڵێم

ئا- کامەران حاجی ئەلیاس




شەش بروسکە شیعر.. هێدی گەڵاڵی

نهێنی

من نازانم
شنەبای عیشق
لە کوێوە دێ و بۆ کوێ دەڕوات
تۆش وەکو من
عیشق نهێنیەکە کەس پەی پێ نابات

گرێبەست

وتم :
با ئاشتببینەوە و دانیشین
وتی : بۆ کاری سیاسی
وتم : نا
ئەی لە پێناو کارکردنی کاری پەرلەمانی
وتم : نا
ئەی لە پێناو کاری حکومی
وتم : نا
ئەی پێم ناڵێیت لە پێناو چی ؟
وتم : لە پێناو واژۆکردنی
گرێبەستی خۆشەویستی….

نیگا

دوا نیگای
ئاوردانەوەی چاوی خۆر لە سیمای شار
وەک ؛
دابڕانی دوو عاشق وایە
کە خۆشەویستیان بۆ یەکتر زیاد دەکات
هەرچەندە ئازاری ڕۆحییش دروست دەکات!

یەکسان

من چیم هەیە لە دنیادا
تەنیا دەفتەرێک وشە و
گەڕیدەیی نەبێت
کەواتە ؛
منی ئێستا و منی دوێنێ و منی داهاتوو
یەکسانین بە یەک

مەرج

دەڵێن : ژیان چاوتروکانێکە و
دێت و دەڕوا
لەگەڵ تۆ بم ئەو ژیانە هەڵدەبژێرم
بەو مەرجەی پێکەوە بین.

دووری

دەردی دووری
وەک شێرپەنجەی دڵ وایە
چون نازانیت کەی دەتکوژێت!
وە نازانیت کەی کۆتایە!




گفتووگۆی شەهلا دانفەر لەگەڵ حەمید تەقوایی سەبارەت بە شۆڕش و چەپ

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر
گفتووگۆ لەگەڵ کەناڵ جەدید لە بەرنامەی ڕێکخەر

شەهلا دانشفەر: چوار مانگ بەسەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، شۆڕش لە دژی حکومەتێکی دژە ژن، دژە ژیان و دژە مرۆڤدا تێدەپەڕێت و خەڵک بەڕاستی دەیانەوێت بە لەناوبردنی ئەم ڕژێمە بەها ئینسانی و یەکسانیخواز و مۆدێرنەکان بهێننە پێشەوە. ئەمە شۆڕشێکە دژ بە هەڵاواردن و نایەکسانی و دژی خورافاتە ئایینیەکان و بۆ ئەوەی ژیانێکی ئینسانیان هەبێت و ئەمانەش هەمووی ئامانجی سۆسیالیستین و هەر بۆیەش هەمیشە جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تەوەر و ناوەڕۆکی سیاسی ئەم شۆڕشە، کە دروشمی یەکگرتووی ژن ژیان ئازادی، چەپگەرا و ڕادیکاڵ و مرۆڤدۆستانەیە. شۆڕشێک کە ڕەنگدانەوەی لە جیهاندا بێ وێنەیە و زۆرترین هاودەنگیی نێودەوڵەتی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. شۆڕشێکی لەم شێوەیە بە شێوەیەکی سروشتی ئاماژەیە بۆ بوونی جەمسەرێکی چەپ لە کۆمەڵگادا، یەکەم پرسیارم بۆ تۆ حەمید تەقوایی ئەوەیە کە ئەم هێزە چەپە زەبەلاحە لە کۆمەڵگادا لە ڕووی پێکهاتە و ئیرادەی ڕێکخراوەیی چ پێگەیەکی هەبوو؟
حەمید تەقوایی: دەبینیت ڕاستە شۆڕش بە مردنی شۆککەری مێهسا ئەمینی دەستی پێکرد، بەڵام هەورە بروسکەی ئاسمانی بێ هەور نەبوو. هەندێک زەمینەی هەبوو، هەلومەرجێک هەبوو کە بووە هۆی ئەم شۆڕشە. ئەو هەلومەرجەی پێشتر بووە هۆی ڕاپەڕینەکانی ساڵانی ١٣٩٦ و ١٣٩٨. کاتێک ئەو مەرجانە لەبەرچاو دەگریت، بۆت دەردەکەوێت کە چەپ، بە مانا ڕێکخراوەکەی، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە بناغەی ئەم شۆڕشەدا، و بێ هۆش نییە کە ئەم شۆڕشە بە دروشمی ژن ژیان ئازادی. هاتەدەرەوە لەم ڕاپەڕینەدا هیچ نیشانەیەکی دروشم و سیاسەت و سیستەمی بەها و پیرۆزی و ئامانجی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاست نییە، بەڵکو بە تەواوی نوێنەرایەتی چەپ دەکات.
لە ڕووی ڕێکخستن و پێکهاتەوە، پرسیارت کرد، دەتوانرێت لە دوو ئاستدا وەڵام بدرێتەوە. لەسەر ئاستی حیزبی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری حیزبێکی چەپی ڕادیکاڵە کە هەمیشە ئاڵای شۆڕشی هەڵگرتووە و تەنانەت ساڵانێکە بە هەمان نازناوی شۆڕشی ژنانە دامەزراوە و هەڵمەتی شۆڕشی ژنانیش لە زۆر بوارەکانی تردا ئەنجامدراوە و چالاکی کراوە، کە ئێمە کاتمان نییە لێرە بچینە ناوەوە. هەرچۆنێک بێت، لە ڕوانگەی حزبایەتییەوە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئەمڕۆ سەنتەر و میحوەری چەپی حزبیە لە کۆمەڵگەدا. ڕێکخراوە چەپەکانی تریش چالاکن. بەڵام کاتێک سەیری ئۆپۆزسیۆنی ڕاست دەکەیت، دەبینیت هیچ حزبێک لە کاردا نییە. ئەگەر هەبێت، پەیوەندی بەوەوە نییە. گریمان حزبێکی دەستووری هەیە کاندیدەکەی بۆ شانشینی کشاوەتەوە و دیار نییە چی دەوێت.
دەمەوێت بڵێم لەڕووی حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانەوە چەپێک هەیە کە ڕێکخراو و چالاکە، مەبەستم تەنها حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نییە، حزب و ڕێکخراوە چەپەکانی تریش بوونیان هەیە و چالاکن.
بەڵام ڕەنگە گرنگتر بوونی چەپ لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە بێت. چەپ لە ناو کۆمەڵگادا، لە دڵی خەباتی کرێکاریدا، لە دڵی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکاندا کە لە مێژووی دەیان ساڵەی ئێراندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە، ئامادەیی چالاکانەی هەیە. بزووتنەوەی کرێکاری هەرگیز ئەوەندە چالاک نەبووە و چالاکیش بەبێ ڕێکخستن مومکین نییە. کەسایەتی و دامەزراوە و کۆمیتەکان و شوراکان لە بزووتنەوەی کرێکاریدا چالاکن کە نموونەی زۆری هەیە. هەروەها گریمان لە بزووتنەوەی ژناندا، بزووتنەوەی دژی سزای لەسێدارەدان، بزووتنەوەی مامۆستایان، بزووتنەوەی خانەنشینان، بزووتنەوەی بەرگریکردن لە ژینگە، بزووتنەوەی بەرگریکردن لە مافی منداڵان، لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا کەسایەتی ناسراو هەن، دامەزراوە هەیە، ڕێکخراو هەیە کە لە بنەڕەتدا چەپ و ڕادیکالن. بەم مانایە کۆمەڵگا سەرمایەیەکی سیاسی خەباتکارانەی هەیە، خۆی دیاری کردووە و خۆی پێکهێناوە و بەم مانایەش کۆمەڵگەی ئێرانی تەواو جیاوازە لە سەردەمی خنکاندنی ئاریامیهری. لە تەواوی ئەم ٤٠ وئەوەندە ساڵەدا، هێزە چەپەکان، چەپی کۆمەڵایەتی بەو مانایەی کە من ڕوونم کردۆتەوە، لە خەبات و بزووتنەوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیدا چالاک بوون. لە یەکەم ڕاپەڕینی ژنان لە دژی حیجابەوە تا ئەمڕۆ کە کۆمەڵگا بەرزبوەتەوە، چەپ لە خەباتەکاندا چالاک بووە، لە پێشەوە بووە، ڕێکخستووە و سیاسەت و دروشمی ڕیشەیی بڵاوکردووەتەوە. لە ڕاستیدا چەپ چ لەسەر ئاستی حزب و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و مەیدانی بە شێوەیەکی ڕێکخستن و ڕێکخراوە بە سیاسەت و دروشمی ڕادیکاڵ و بە ڕەخنەیەکی ڕیشەیی لە دۆخەکە لە مەیدانەکەدا بووە و شۆڕشی ئێستاش سەریهەڵداوە وهێمایەکی زۆر ڕوونی پێشکەوتن.و سەرکەوتنی ئەم چەپە کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیە.
شەهلا دانشفەر: ئێوە بە باشی باستان لە دوو ئاستی بابەتەکە کردووە، یەکێکیان لەسەر ئاستی حیزب و بوونی حیزب، ئەوی دیکەیان لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی، بۆیە با سەرەتا چەپ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی وەک بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی باس بکەین. چۆن یەکگرتوویی زیاتر بدەین بەم جەمسەرە چەپە، بەم چەپە کۆمەڵایەتییە، چۆن زیاتر بەرچاوتر بکەین. ڕۆڵی حیزب لەم کارەدا چییە؟
حەمید تەقوایی: ئەم چەپە کۆمەڵایەتییە دەبێ لە خودی ئەم شۆڕشەدا ڕۆڵێکی دیار و کارا بگێڕێت، هەروەک چۆن لە بناغەی ئەم شۆڕشەدا ڕۆڵی هەبوو. بەڕای من هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە بۆ ئەمەی دووهەمیان، دەبینیت شۆڕشی ئێستا لە شێوەی تەقینەوە دەستی پێکرد. بەڕای من سەرەتای هەموو شۆڕشێک هەر وەک خۆیەتی. لەم ڕوانگەیەوە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەدەر نییە. هەموو شۆڕشەکان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و تەقینەوە دەست پێدەکەن و زۆرێک لە هێز و کەسایەتی و کەسایەتییە ناودارەکان و ئەوانەی پێشتر تەنانەت لە سیاسەتیشدا نەبوون، دێنە مەیدان و ڕۆڵیان هەیە و ئەمەش شتێکی ئەرێنییە. ئەمە دەستکەوتی ئەو شۆڕشەیە کە ئێستا هونەرمەندان، وەرزشوانان، نووسەران،ئەو کەسایەتیانەی کە لە سیاسەتدا نایبینن، ئێستا هەڵوێستیان وەردەگرن، دژی حکومەت دەوەستنەوە و بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن. شۆڕش هێزی نوێی چالاک کردووە و ئەمەش دەستکەوتێکە. لە لایەکی تریشەوە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕووخاندنەوە نەبووە، باسی ڕوخاندنیان نەدەکرد، ئێستا هەموویان کڵاوەکانیان بۆ شۆڕش دادەکەنن. باشە ئەمانە لە سایەی شەقام و هەمان بزووتنەوەی تەقینەوەی کە وتم سەرەتای هەموو شۆڕشێکە و ئەمەش پێشکەوتنە. بەڵام شۆڕش بەردەوامە و دوای ئەم کڵپە سەرەتاییە، هەموو هێزێک دەست دەکات بە کۆکردنەوەی هێز؛ دەست دەکات بە ڕێکخستن، دەست دەکات بە کاریگەری ڕێکخراو. چەپی کۆمەڵایەتی کە وتم ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە بناغەی شۆڕشدا، پێویستە خۆی وەک بەشێک لەم شۆڕشە بەردەوامە ببینێت و خۆی ڕێکبخات بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ئەم شۆڕشە. وە ڕێکخستن لە دەوری هێڵ و سیاسەتێکی دیاریکراو مانای هەیە.
با چەند نموونەیەک بهێنمەوە: گریمان ئەمڕۆ چەپەکان دەڵێن ئێمە حکومەتی سەروخەڵکیمان ناوێت سیاسەتی چەپی حزبی، حزبی ئێمە و بە گشتی ستراتیژی چەپ ئەوەیە کە دەیانەوێت ئەوخەڵکەی کە بەشۆڕشەوە پەیوەست بوون و لە بنەوە لەسەر ئاستی مەیدانیدا، بۆ خۆیان خەبات دەکەن،خۆیان ڕێکبخەن نەک تەنها وەک هێزی چالاک لە دڵی شۆڕشدا بەڵکو لە هەر دەوڵەتیکی ئاغای لەسەرەوە ودەوڵەتی سەروخەڵکی بدەن و حکومەتی داهاتووی شورایی پێکبهێنن.
باشە ئەم گوتارە، ئەم هێڵە پێویستە لەسەر ئاستی شەقام نوێنەرایەتی بکرێت، لەسەر ئاستی مانگرتنی کرێکاری، خۆپیشاندان، گردبوونەوە، لێدوان کە دەدرێت و خۆشبەختانە ئەم جۆرە لێدوانانە ئەمڕۆ دەستیان بە بڵاوکردنەوە کردووە. وە پێویستە فراوانتر و قووڵتر بێت. هەڵسوڕاوان و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتیانەی کە وتم ماوەیەکی زۆرە لە کۆمەڵگادا چالاکن، لەو لێدوانانەی دەیدەن، لەو بانگەوازانەی دەیدەن، لەو داواکاری و واژۆیانەی کە کۆیان دەکەنەوە، ئەو بیرۆکەیەی کە ئێمە دەوڵەتی سەرو خەڵکیمان ناوێت پێویستە هەر ئێستا بەڕێ بخرێت.
نموونەیەکی دیکە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە دەرەوە بڕوخێنرێت، واتە لە ئاستی جیهانیدا ڕەت بکرێتەوە، گۆشەگیر بکرێت و بایکۆت بکرێت. ئەم حکومەتە نابێ لەسەر ئاستی جیهانی لە لایەن حکومەت و مەجلیسی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک حکومەتی ئێران بناسرێت. ئەم گوتارە لەخوارەوە بەرز بکرێتەوە و لە دروشم و لێدوان و بانگەوازی مەیدانیدا خۆی نیشان بدات. ئەمەش خاڵێکی ترە.
زۆر خاڵی تریش هەن کە ناچمە ناویەوە. بەشێوەیەکی گشتی پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە ئەم کۆمەڵگایە کە ڕاوەستاوە و مشتێک لە ئاسمان دەدات و بەرزترین و پێشکەوتنخوازترین داواکاری و ئامانجەکانی لە دژی ئەم حکومەتە بەرزکردۆتەوە، دەبێت لە ڕووی ناوەڕۆکەوە زیاتر پێشبکەوێت و لە ئەنجامدا، لە ڕووی ئیرادەی ڕێکخراوەییەوە . یەکگرتوویی بە خۆی بدات و خۆی لە قاڵب بدات. هێڵ و ناوەڕۆک و پلاتفۆرمی سیاسی ڕێکخراوەکان بەتەواوی یەکلاکەرەوەیە. کاتێک گریمانە دەکەیت کە یەکڕیزی ڕیزەکانی شۆڕش یان گرنگی هاوسەنگی و هاوڕێیەتی باس دەکرێت، ئەمە تەنها لە دەوری هێڵ و سیاسەتی ڕادیکاڵ و ئینسانی مومکینە. ئەم سیاسەت و هێڵە لە لایەن چەپی حزبی، واتە حزبی ئێمەوە پێشنیار کراوە.
ئەگەر لەم گۆشەنیگایەوە تەماشای بکەیت، گفتوگۆیەک لە نێوان چەپی کۆمەڵایەتی و چالاکانی مەیدانی و چەپی حزبی هەیە. سیاسەتەکانی حزبمان لە بایکۆتی جیهانی حکومەتەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە ڕەخنە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە حکومەتێک کە لە گەل باڵاتر بێت، تا دەگاتە کردنەوەی مانای ئازادی، کردنەوەی مانای ژن یان ئازادی ، ئەم سێ وشە سەرەکییەی ئەم شۆڕشە، و هەروەها بەرزکردنەوەی ئەوەی کە ڕوخاندن مانای چییە، ئایا ئێمە تەنها دەمانەوێت حکومەتێک بڕوات، تەنها دەمانەوێت چەند ئایەتوڵڵایەک بڕۆن، یان دەمانەوێت هەموو ئەم ماشێنەی بیرۆکراسی و ئایین و سەرکوت و هێزی چەکدار و یاسا ودامەزراوە دەسەڵاتدارەکان هەموویان لەناوببەین . هەموو ئەمانە گوتاری چەپن، کە دەبێت زیاتر پێناسە بکرێت و دەبێت ڕێکخراوێک بدۆزێتەوە و دەبێت خۆی ڕیکبخات.
ئەم بزووتنەوەیە دەستی پێکردووە. ئەمڕۆ شایەتحاڵیبەیننامەی دژ بە سزای لەسێدارەدانین، ک نموونە دیار بوو، لە کەسایەتییە ناسراوەکان، ڕادیکاڵەکان، چەپەکان کە کاریگەرییان لە بزووتنەوەی کرێکاری، بزووتنەوەی دادگاییکردن، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان وهتد. یان هەمان ئەو بانگەوازەی کە بۆ ١٨ی دی مانگ کرا، چل ڕێکخراو زیاتر کە بە هەڵوێستێکی تەواو ڕادیکاڵ و چەپەوە ئەو بانگەوازەیان کرد. بەم مانایە، ئەو تەقینەوە سەرەتاییە ئێستا بەرەو ئیرادەیەکی زیاتری ڕێکخستن و تەوەری چەپ لە دڵی خەباتەکاندا دەبات و حیزبی ئێمەش دەیەوێت بە هەموو هێزی خۆیەوە ئەم پرۆسەیە بەهێزتر بکات و پاڵی پێبدات و بچێتە ڕیزەکانی کەسایەتی و دامەزراوەکانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی یەکگرتوویی و هاوسەنگی زیاتر و زیاتر دروست بکەن.
شەهلا دانشفەر: ئێوە ئاماژەتان بە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش کرد، بۆ نمونە، کە ئێمە حکومەتی سەرەو خەڵکیمان ناوێت، تەنانەت ئەمە بە ڕوونی لە مەیدانەکەدا لە گوتارەکانی بزووتنەوەی کرێکاریدا هاتووە. دەوترێت اسوراکان وەڵامن. کرێکاران لە خەبات و تێکۆشانەکانیاندا بەدیلی شوراکانیان خستۆتە بەردەم کۆمەڵگا. بۆ نمونە زۆر جار ڕایانگەیاندووە کە ئێمە کۆیلە نین بۆ ئەوەی لە سەرەوە مووچەمان پێ بدرێت. ئێمە نامانەوێت کەس بڕیار لەسەر ژیانمان و بارودۆخی کارکردنمان بدات. واتە زەمینەی بزووتنەوەی شورایی ئامادەیە. وە خاڵێکی گرنگی تری ئێوەباستانکرد پەیوەندی چەپی کۆمەڵایەتییە لەگەڵ حیزب. واتە ئەندامبوون لەم حیزبەدا وەک وەڵامێکی سیاسی بۆ ئەم دۆخە. بەڵام پرسیارەکەی تر ئەوەیە کە ئێستا دەبینیت کە لەگەڵ لوتکەی شۆڕشدا جوڵەکان لەسەر تەیفی ڕاست زیادیان کردووە. هەروەک ئاماژەت پێکرد ئەوان حیزبیان نییە و ئەم بزووتنەوانە لە بنەڕەتدا هەوڵێکن بۆ چاککردنی بارودۆخەکەیان. چونکە دەبینن لە ڕەوتی شۆڕش دواکەوتوون. ئایا پێت باشە زیاتر لەسەر ئەم بابەتە ڕوون بکەیتەوە؟ ئێوە ئەم بزوتنەوانە چۆن دەبینن؟
حەمید تەقوایی: حاڵەتێکی گوتاری هاوپەیمانی هەیە، کە وەک باس کرا، لە نێو هێزە ڕاستڕەوەکاندا باسی لێوە دەکرێت. بەڕای من باسی هاوپەیمانی دەکەن چونکە تاهیز لە ڕیزەکانیاندا ناگاتە هیچ شوێنێک. ئەگەر جەخت لەسەر یەکڕیزی یان کۆبوونەوەی هێزەکان بکەیتەوە، جا چ لە ئۆردوگای ڕاست یان ئۆردوگای چەپ، وەڵامی یەکەم حیزبە. پێویستە پلانێکی دیاریکراو و سیاسەتێکی دیاریکراو و ئاسۆ و ئامانجی ڕاگەیەندراو هەبێت و پێویستە کۆببیتەوە و لە دەوری ئەوان کاربکەیت. ئەوە مەبەستی حیزبەکانە. واتە کۆمەڵێک سیاسەتی نەرێنی، ڕەخنەگرانە، ئۆپۆزسیۆنی دژ بە حکومەت، هەروەها سیاسەتی ئەرێنی بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و ئابووری و بارودۆخ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. ئەمانە دەبنە بەرنامەیەک کە بەزۆری حیزب لە دەوری پێکدێت. ڕاست ناتوانێت ئەم کارە بکات، چونکە ئەو ئاسۆیەی نییە، چونکە جیاوازی نێوانیان لەگەڵ یەکەم باسی داهاتوودا زیاتر دەبێت. تەنانەت ئەوانەی لەگەڵ دەسەڵاتی پاشایەتین ناکۆکن لەسەر ئەوەی شا هەبێت یان نا، پاشا حوکم بکات یان نا، کاندیدەکەیان خۆی دەڵێت، من نامەوێت پاشا بم، بەڵام هەندێک کەس پێداگرن لەسەر هەبوونی پاشا . حیزبێکمان هەیە بە ناوی حزبی دەستووری، هۆکاری بوونی نادیارە. تا ئێستا ڕوون نییە پارتی شاهانەی دەستووری کە کاندیدەکەی کشاوەتەوە، چاوەڕێی چی دەکات و کار بۆ چی دەکات. ئەمانە هۆکاری ڕاستەقینەن بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕەو نەتوانێت یەکبگرێت و لە ئەنجامدا هاوپەیمانی تێکدەچێت. ئەوەی مەبەستیان لە هاوپەیمانییەکە، یەکگرتنی هێزە ڕاستڕەوەکانە. نموونەیەک بەرەی هەفت ئابان کە ناوی ڕۆژی کوروشی هەخامەنشی لەخۆی ناوە. باشە ئەمەبەرەی خودی هێزە ڕاستڕەوەکانە. ڕوونە کە هیچ هێزێکی تر لە تەنیشت ئەوانەوە لە ژێر ئاڵای کوروشی گەورەدا ڕاناوەستێت. ئەوانیش مەبەستیان ئەمە نییە، مەبەستیان ئەوەیە ئەگەر لەسەر هەر شتێک شەڕمان هەبێت، لەسەر کوروشی گەورە شەڕمان نییە. وەرن با پێکەوە لە دەوری یەک کۆببینەوە.
بەم مانایە بە بڕوای من گوتاری هاوپەیمانی هیچ پەیوەندییەکی بە مەیدانەوە نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە شۆڕشەوە نییە. نەک هەر پەیوەندیدار نییە، بەڵکو ئەگەر لە ڕاستیدا لەدژی ڕیزی خەڵکدایە. ئایکۆنی شۆڕش ژن ژیان ئازادی کوروشی مەزن نییە. ئەم شۆڕشە حیزبی تایبەتی خۆی هەیە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، ئەم شۆڕشە لە ڕووی سیاسییەوە ڕێکخراوە، ئەم شۆڕشە ڕێکخراوە و دیاری کراوە. پێویست بە هەوڵێکی لەو شێوەیە ناکات. ئەگەر ڕاست بیەوێت یەکبگرێت، ئەوە مافی خۆیەتی. هەر هێزێک دەتوانێت خەڵکی هاوبیری خۆی کۆبکاتەوە. بەڵام ئێمە لەسەر ئەوە هاوڕاین کە بە کوروشی گەورە ناتوانرێت ڕابەرایەتی شۆڕشەکە بکرێت. به پێچه وانه وه شۆرش بۆ تێکدانی هه موو پیرۆزیه ئایینی و نه ته وه یی و نیشتمانی پێکهاتووه . ژن ژیان ئازادی هیچ نیشانەیەکی پیرۆزی خاک و ئاو و سنوور و ئێرانیبوون و کوروشی گەورە و ڕابردوو پەرستی نییە. دژی هەموو ئەمانەیە. بۆیە پێویستە بگوترێ کە باسی هاوپەیمانی، یان هاوپەیمانی بۆ ڕابەرایەتی، یان هاوپەیمانی بۆ ڕاگوزەر، هاوپەیمانی بۆ حکومەتی کاتی، ئەمانە هەمووی گوتارێکن کە بەڕای من هیچ بنەمایەکی کۆمەڵایەتی و ڕاستەقینەیان نییە. لە گۆڕەپان و شەقامدا جێی باس نییە. وەک دەبینین زۆربەی باسەکە لە دەرەوەی وڵات و لە نێو هێزە ڕاستڕەوەکاندایە.
پێویستە ئەوەش بڵێم کە ڕەنگە جەماوەری خەڵک باسی هاوپەیمانی و پێویستی پێکەوە وەستانیش بکەن، بەڵام ئەمە باسێکی دیکەیە. ئەگەر خەڵک باسی هاوپەیمانی بکات، ئەوا هاوپەیمانییەکیان دەوێت کە شۆڕش بەهێزتر بکات و ڕادیکاڵتری بکات و سەرکەوتنەکەی مسۆگەرتر بکات، نەک هاوپەیمانییەک کە بەها نەتەوەیی نیشتمانییەکانی خاک و ئاو و ئەو پاشگەزبوونەوەیە لەناو ببات کە هیچ پەیوەندیەکیان بە ژن ژیان ئازادیەوە نیە و بە تەواوی بچۆرە ناو خاڵی پێچەوانە. مەبەستی خەڵک لە هاوپەیمانی، چەسپاندن و یەکگرتوویی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەوری هێڵێکی ڕادیکاڵ و ڕەخنەیەکی بنەڕەتییە لە دۆخەکە، کە بەڕاستی بتوانێت داری کۆماری ئیسلامی بەسەر بەردیەوە نەهێڵێتەو. هێزە ڕاستڕەوەکان نەک هەر نوێنەرایەتی ئەمە ناکەن، بەڵکو تەواوی مێژووی چالاکییەکانیان پێچەوانەی ناڕەزایەتی ڕیشەیی و ڕەخنە لە دۆخی هەبوو بووە. بە پێی گێڕانەوەی دروست، هاوپەیمانی بە ڕیوایەتی ڕاست وەک وتم بابەتێکە لەناو بزووتنەوەی خۆیاندا، هەروەها لەبەر ئەوەی ناتوانن یەکڕیزی حزبییان هەبێت. پێم وایە ئەمە مانای ڕاستەقینەکەیەتی.
شەهلا دانشفەر: لە لایەن هەندێکەوە وەڵامێک بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە کە بزوتنەوەی چەپ یەکبگرن. بە جۆرێک باسی هاوپەیمانی چەپ دەکەن. وەڵامی ئێوە بۆ ئەم باسە چییە؟
حەمید تەقوایی: سەیرکەن، هەر جۆرە هاوپەیمانییەک، جگە لەم گوتارە بێمانایەی هاوپەیمانی کە ڕاست دەیخاتە پێشەوە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە ژمارە و چەندایەتییەوە هەبێت، دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە، هاوپەیمانی لەسەر چییە؟ تێڕوانینی جیاواز هەیە بۆ یەکێتی. لە هاوکاری مەیدانی پراکتیکی لە پرسە تایبەتەکاندا تا دەگاتە هاوپەیمانی سیاسی و پێکهێنانی بەرە و هاوپەیمانی ڕێکخراوەیی و هتد. ئێمە لە ڕووی پرنسیبەوە هیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ هیچ کامیاندا نییە. هەموو ئەمانە دەتوانرێت لە نێوان هێزە چەپەکاندا مشتومڕ بکرێن، بەڵام لە هەموو حاڵەتەکاندا پێویستە ڕوون بێت کە چ سیاسەت و هێڵێکی دیاریکراو. پلاتفۆرمێکی سیاسی، هێڵێکی تاکتیکی یان ستراتیجی بەشەکی پەیوەست بە شۆڕشەوە، پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاوە، پەیوەندی بە ڕووخاندنەوە هەبێت، پێویستە. بەیاننامەیەک و هێڵێک و یەک پلاتفۆرمێکی یەکگرتروو پێویستە.
حیزبی ئێمە هەمیشە، تەنانەت پێش ئەم شۆڕشەش، هەمیشە لە بوارە تایبەتەکاندا خەباتی کردووە، بۆ نموونە خەباتی دژی سزای لەسێدارەدان، خەبات بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، شەڕی زیادکردنی حەقدەست و باشترکردنی باری گوزەرانی کرێکاران و فەرمانبەران، هەمیشە ئەو ئامانج و داواکاری و پلاتفۆرمە تایبەتەکانی خستۆتە سەر مێزەکە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بۆ هەر هاوکارییەکی پراکتیکی لە دەوری ئەم پلاتفۆرمانە. کەمپەین هەبووە تەنانەت کەسایەتییە ڕاستڕەوەکان بەشدارییان تێدا کردووە و ئێمەش پێشوازیمان لێکردن. وەک هەڵمەتی ڕزگارکردنی ژیانی ساکینە محەممەدی ئاشتیانی یان دژی دادگای شەریعەت لە کەنەدا. ئەو کەمپەینانەی کە لە زۆر حاڵەتدا سەرکەوتوو بوون. حیزبی ئێمە هەمیشە ئاڵا هەڵگری ئەم جۆرە هاوکارییە بووە. باشە لەم شۆڕشەدا باسەکە لەسەر بزووتنەوەی ڕووخاندنە، ئەوە قۆناغ و مەیدان نییە. لەم بزووتنەوەیەدا پێویستە زیاتر لەسەر داواکارییە بنەڕەتیترەکان بێت، بۆ نموونە ئەو لێدوانانەی کە دەڵێن لەهەمان ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی سەرووی خەڵکیەوە، یەکسانی بخەنەڕوو، یان یەکسانی ئابووری، نەهێشتنی بۆشایی چینایەتی و هاوشێوەکانی بخرێتە سەر مێز. لەم حاڵەتەدا ئامادەین بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هاوڕێیەتیەک لەگەڵ هەر هێزێک کە ئامادەیە بەڵگەنامەیەکی لەو شێوەیە واژۆ بکات. بێگومان لە بنەڕەتدا هێزە چەپەکان ئەم قسانەیان هەیە، ئەوان ئەم داواکاریانەیان هەیە. وە ئەمەش مشتومڕێکە لە نێوان هێزە چەپەکانی کۆمەڵگادا.
بە کورتی باسی هاوپەیمانی نێوان چەپەکان، بە هەر مانایەک بڵێیت، لە پێکەوە وەستانەوە و بەرە و یەکڕیزییەوە، بۆ هاوپەیمانی و هاوکاریی کردەیی و هتد، بە تەواوی پەیوەندیدارە، بەڵام لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا بنەماکە ئەوەیە لە دەوری کام سیاسەت و لە دەوری کام پلاتفۆرم. ئێمە ئەمە بە ڕاست و مومکین دەزانین و حیزبی ئێمەش هەمیشە لە چالاکییەکانیدا هەوڵی داوە ئەمە ڕووبدات.
شەهلا دانشفەر: بە پێی ئەو خاڵانەی باستان کرد، لەم هەلومەرجە تایبەتەی شۆڕشدا ئەندامان و کادیرانی حیزب دەتوانن چ ڕۆڵێک بگێڕن، جەختکردنەوەتان چییە؟
حەمید تەقوایی: وەک باسم کرد چەپ بنکەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانی هەیە. ئەم چەپە کۆمەڵایەتییە، هەرچەندە بەشێکی کەمی بووەتە حیزب، بەڵام بە قووڵی ڕادیکاڵە و تینووی ئەو داواکاریانەی لێرەدا باسمان کردووە، وەک یەکسانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، تێکدانی بیرۆکراسی و حکوومەتی سەروو خەڵکی، ڕەخنەگرتنی قوڵ لە کۆماری ئیسلامی،سڕینەوەی ئایین و هتد.
ئێمە هەمیشە دەمانگوت ڕێنێسانسێکی دژە ئایینی دێت، ساڵانێکە ئاڵای شۆڕشی ژنانمان بەرزکردۆتەوە، گوتمان چۆن ئازادیی ژن پێوەری ئازادیی هەموو کۆمەڵگایە. ئەمانە ئەو ئامانج و داخوازی و گوتارانەن کە ئێمە بەرزیان دەکەینەوە، لە دەوری ئەمانە، پێویستە سەرمایەی کۆمەڵایەتی چەپ کە باسم کرد، کۆببنەوە و یەکبگرن. چەپ لە بزووتنەوەی کرێکاری، لە بزووتنەوەی ژنان، لە بزووتنەوەی دادگاییکردن، لە بزووتنەوەی مامۆستایان، لە بزووتنەوەی خانەنشینان، لە بزووتنەوەی دژ بە سزای لە سێدارەدان، بزووتنەوەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هتد بەهێزە. چەپ بە مانای تایبەتی کەسەکان، کەسایەتییەکان، تەنانەت ڕێکخراوەکانیش بەهێزە. ئەمانە دەبێت پێکەوە دابنرێن، پێویستە ئەم هێزە هەماهەنگ بکرێت، و لە دەوری دروشمە سەرەکییەکان، لە دەوری لێدوان و بڕیارنامە و بانگەوازە سەرەکییەکان پێکەوە دابنرێت.
وەک ئاماژەم پێدا، خۆشبەختانە هەندێک جوڵانەوە بەم ئاراستەیە دەستی پێکردووە. وەک لێدوانی کۆمەڵەیەکی گەورەی کەسایەتییەکانی بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی دیکە دژی سزای لەسێدارەدان. ئەم جۆرە بزووتنەوەیانە پێویستە پەرەیان پێبدرێت و نەک تەنها لە دەوری داواکارییەکی دیاریکراوی وەک هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان یان ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، بەڵکو بەو ئاسۆ و ڕوانگەیەش کە دەیخاتە بەردەم کۆمەڵگا، بە ڕاگەیاندنی ئەوە لە دروشمی ژن ژیان ئازادیدا، مەبەستمان لە ڕزگاری ژن چییە، مەبەستمان لە ئازادی چییە؟و ژیان چییە؟ مەبەستمان لە یەکسانی چییە و لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا چی دەڵێین؟
وەک وتت هەفت تەپە پێشنیاری ئیدارەیەکی شورایی کرد، ئەویش پێشوازی لێکرا. پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە مەبەست لە ئیدارەی شورایی چییە. ئەگەر بمانەوێت بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیە بەهێز بکەین، ئەوا کلیلەکە بریتییە لە دامەزراندنی پەیوەندی نێوان چەپی حزبی و چەپی کۆمەڵایەتی.
بانگەوازی من بۆ ئەندامان و کادیرەکان ئەوەیە کە ئەم پەیوەندییە ببینن و هێز لە دەوری ئەو سیاسەتانە کۆبکەنەوە کە حیزب خستوویەتییە بەردەم و لێرەدا تەنیا ئاماژەم بە بەشێکیان کردووە. بێگومان مەبەستم ئەوە نییە کە هەموو کەسێک ببێت بە ئەندامی حیزب. دامەزراندنی ئەندام کارێکی ڕۆتینییە و پێویستە هەمیشە خەڵک بانگ بکرێن بۆ حیزب. بەڵام لێرەدا جەختی من ئەوەیە کە لەسەر ئاستێکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان دەبێت هێز لە دەوری سیاسەتە ڕادیکاڵەکانی حیزب کۆبکەینەوە. ڕەنگە کەسێک ئەندامی حزب بێت یان نا،هەر ئەوەندە بەسە ڕازی بێت کە بۆ نمونە حکومەتی سەرووی خەڵکی قبوڵ نەکرێت، ڕازی بێت کە ڕووخاندن بە مانای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بیرۆکراسی و ماشێنی حکومەتی سەرەو خەڵک و زیندانەکانە. پێویستە لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کە مانای یەکسانی تەنها یەکسانی یاسایی و مەدەنی نییە، بەڵکو یەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتیشە.
پێویستە لە دەوری ئەو جۆرە خاڵانە ڕێکبخرێت. پێویستە بانگەواز لە دەوری ئەمە بکرێت، ئێستا ئەو ماوەیە کە بانگەوای زۆر دەکرێت، لێدوانی زۆر دەدرێت، داواکاری جۆراوجۆریش دەوروژێنرێت. داوا لە ئەندامان و کادیرانی حیزب دەکەم کە ڕیزەکانی شۆڕشگێڕان و هەڵسوڕاوانی شۆڕش لە هەموو جۆرە خەباتێکدا لە دەوری ئەو سیاسەتانەی کە بەشێکیانم باسم کردووە، ڕێکبخەن و یەکبخەن و ئیرادەی ڕێکخراوەیییان پێ ببەخشن. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بە ئاراستەی قووڵبوونەوە و بەهێزکردنی شۆڕش و پێشکەوتن و سەرکەوتنەکەی دەبێت.

١٦ بەهمەن ١٤٠١، ٥ی فێبروەری ٢٠٢٣




ستەمی سەدە و بومەلەزرەی ڕۆژی دووشەممەی ڕەش.. فازیل شەوڕۆ

دەمژمێر (٤) و (١٦) خوولەک و (٥٩) چرکەیی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەیە. دونیا هێمن و ئارام و کشوماتە. هەمووان لە خەوی خۆش و لەناو خەونی خەوناندا وازی دەکەن و گۆڕانی دەڵێن و یەکتر ماچ دەکەن. تەنانەت درەخت و چیمەن و بەفر و ڕووبار و گۆماوە ئاوەکانی پاش بارانەکانیش خەوتوون. تاکە دەنگ و سەدا و هاوارێک کە دەگەیشتە عەڕشی عاسمان، لوورە لووری سەگ و میاوەمیاوی پشیلە و قیڕەقیڕی قەلەرەشە هەڵفریوەکان بوو ــ کە نەیانتوانی تاکە ڕۆحێک لەو وڵاتە پانوبەرینەی تورکیا و شام وەخەبەربێنن. ئێستا چرکەی دەمژمێرەکە بوو بە (٦٠) و بە بێ پسانەوە بۆ ماوەی (٦١) چرکە، زەوی کەوتە خۆڕاوەشاندن و ئاگرلەخۆبەردان و خۆنغرۆکردن و خۆکووشتن. ئێستا دەمژمێر (٤) و (١٨) خوولەکە. پتر لە (٣٠) ملیون ڕۆح، بە زارۆک و ژن و پیاو و پیر و گەنج، بوون بە بوونەورێکی نیوەڕۆحی بێدەسەڵاتی تۆقیوی زراوڕژاو. هەر (٦٠) چرکە هاوار و زریکە و زیڕە دونیای هێنایە هەژان، دواتر، بێدەنگییەکی ترسناکیی نەبینرا و نەبستراو و چاوەڕوان نەکراو هەموو لایەکی خامۆش کرد و داپۆشی.
ئەمەریکییەکان زوو، گووڕی ئەو بومەلەرزەیان بە (حەوت) پۆینت (نۆ) تۆمارکرد و خوێندەوە، لێ لەوەشدا، سەگوسواری ئۆردوگان، بە پۆلینتێک کەمتر، هەواڵەکەیان بڵاوکردوە و یەکەم ئاماری قوربانییەکانیان لە سەرتاسەری تورکیای پتر لە (٨٤)ملیون حەشیمەت، بە (٢٣٤) قوربانی خەمڵاندا. ئەمەش گەورەترین درۆی ئەم سەدەیە بوو.
تورکیا و شام، یەکەم وڵات نەبوون، بە بومەلەرزەی(حەوت) پۆینت (نۆ) پلەی ڕێختەر بهەژێن. زانایان و پسپۆڕان، زانستییانە دەزانن تینیی ئەو گوڕرە چەندە وێرانکەر و خاپوورکەر و کوشندەیە ــ بە تایبەتی لە وڵاتێک حەشیمەتکەی نزیک (١٠٠) ملیون بێ و خانووبەری، لە جۆری ئەپاڕتمێنتی بەرز و بڵند بێ.
ئۆردوگانی وشترمرغ، ئەو بەرەبایانییە، وەک هەموو شەوەکانی دیکە، هەر لە خەیاڵی نوێکردنەوەی تەخت و تاراج و کۆکردنەوەی دەنگ و تاڵانکرد و داگیرکردنی وڵاتاندا بوو. جیهان بەو فیشاڵە گەورەی ئەو فریووی خوارد و گوتیان، دیارە خاوەن ماڵ لە ئێمە باخەبەرترە، بۆیە، وڵاتانی فریادڕەس زۆر بە ساردی و بەکاوەخۆی کەوتنەخۆ و چاوەڕوانی فرمانی سووڵتانی مەزنی عوسمانی بوون، داوای کۆمەک و هاوکارییان لێ بکات. بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی نەپساوە، جیق جیق ئەو ستەمکارە، ئاماری قوربانییەکانی زیاد دەکرد و جیهانی لە خشتە دەبرد و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشی سانسۆرکردـ هەرچەند بۆخۆیان زۆربەیان پچڕابوون. تا ڕۆژنامە نووسێکی تورک هاتە دەنگ و ڕاستییەکانی بە جیهانی گوت:”کارەساتەکە یەکجار گەورەیە، (٤) لە شارە گەورەکانی کە داڕووخاون، دەبێ سەرتاپا شۆڤڵیان لێبدرێت و لە نوێ نەخشەی بونیاتنانەوەیان بۆ بکێشرێت. ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری نەماوە، بریندار و زامدار بە سەدان هەزارن و (٢٣) ملیون کەس بێ جێگەوڕێگان، لەسەر شەقام و ناو ئۆتۆمبیل و خیوەتانن ـ کە ئەوانیش کەمن. نۆژەنکردنەوەی ئەو شار و لادێیانە، بە دەیان ملیار دۆلاری دەوێ، لە کاتێکدا ئابووریی تورکیا بۆخۆی لە شکستییدایە. تا سێ چوار مانگی دیکە، تورکیا نازانێ جێبەسەرهاتووە، جارێ برینەکە گەرماو گەرمە.”
لە باکوور و ڕۆژاوای سوریاش، کارەساتەکە چەندان بار سەختتر و کووشندەتر و ماڵوێرانکەرتر بوو. ڕژێمی خوێناوی ئەسەد و چەکدارە سورییەکانی جاشی تورک و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و داعش و سوپای ڕووس و سەربازانی ئەمەریکا، هەر هەموویان وا (١١) ساڵی ڕەبەقە ئەو ناوچانە، بە تایبەتی ناوچە کوردنیشینەکان وێران دەکەن و دەبڕن و دەکوژن و تاڵان دەکەن. بۆیە ئەوەی بەو هێزانە نەکرا، بوومەلەرزەکە لە (٦١) چرکەدا سەدانبار پتر کاولی کرد.
ڕاستە، ئەو بوومەلەرزە، ئەم دووڵاتەی بە شیوەیەک خاپوورکردەوە کە بە چەندان ساڵێ دیکە، وەک خۆیان لێناێتەوە، بەڵام بوومەلەرزەیەکی بەهێزتریش بەڕێوەیە، ئەویش ناڕەزایی و توڕەیی جەماوەی ئەو دوو وڵاتەیە، کە بەو زووانە لە ژێر پێ ئۆردوگان و بەشار ئەسەد دەلەرزن و تەخت و تاراجیان دەڕووخێنن.
هەموو بەڵگە زانستییەکان لەبەردەستن، کە ئەو (٨٦١) بەنداوەی لە تورکیا هەیە یارمەتیدەری درووستبوونی ئەو بوومەلەرزە بوون، دەسەڵاتداران ناتوانن حاشای لێ بکەن. جەماوەری تورکیا دەزانن کە ئۆردوگان (١٥٠) هەزار سەربازی بە چەک و جبەخانەوە لەسەر سنووری سووریا لە ئامادەباشی داناوە بۆ هێڕشەکەی کە بریار بوو لەم مانگەدا بۆ سەر کوردانی ڕۆژاوا جێبەجێی بکات. بۆچی ئەو زاڵمە، لەم کارەساتە مەزنەدا، ئەو هێزە گەورەی بانگ نەکرد، فریادڕەسی ئەو خەڵکە داماوە بن؟!
لە سوریاش، جگە لە سوپا چەنگ بەخوێنەکەی بەشار، نزیکەی (٦٠) هەزار پاسدار و (٦٠) هەزار چەکداری چەتە و رووس لەو وڵاتە دا هەنە، بۆچی دەستی یارمەتییان بۆ هاوونیشتمانیانی ئەو وڵاتە درێژ نەکرد؟ ئەدی ئەوان بۆ خاتری ئەوان نەهاتوونەتە ئەوێ؟ چی دەبوو ئەگەر یەکجار، مرۆڤانە، کارێکی مرۆڤانەیان بکربووایە؟!
جگەلەمانەش، گەورەترین زوڵم و ستەم، کە من ناوی لێدەنێم (ستەمی سەد)، کۆمەڵگای جیهانی کردی دەرحەق بە خەڵکی بێدەسەڵاتی رۆژاوا و باکوور، جا هەر کەسێکن، هەر نەتەوەیەکن، هەر حیزب و گروپێکن. چونکە مرۆڤن دەبووایا، وەک دوژمن و ناحەز و ئەغیار تەماشا نەکرین.
دەسەڵاتی ئۆردوگان و هێزی بەشار و پاسدری ئێرانی و چەتەی تورک و سوپای ڕووس و ئەمەریکا و کۆی کۆمەڵگای جیهان، خائیین و بێمروەت و زاڵم بوون، دەرهەق بە قوربانیانی ئەو کارەساتە مەزنە.
مێژوو، بە ڕووڕەشی ناویان لە لەوحی خەجاڵەتدا تۆمار دەکات.




رەهـەنـدی پـەروەردەیی لە ئـەدەبی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

لەبەر گرنگی ئەدەبی منـداڵان لە ئەمـڕۆ و لە داهـاتـوودا، ئەم سەردەمە بە (سەردەمی ئـەدەبی منـداڵان) دادەنـرێـت. ئـەدەبی منـداڵان بـە هـەمـوو ژانـرەکـانـییـەوە (چـیرۆک، هـۆنـراوە، پەخـشان، شانۆ، رۆمـان، ئۆپەرێـت) گرنگییەکی گەورەی لە ژیانی منداڵاندا هەیە. چونکە رۆڵێکی گرنگی لە دۆزینەوەی جیهانی دەرەوە و ناوەوەی منداڵان هەیە. بە تایبەتیـش لە ساڵانی یەکـەمی تەمـەنی ژیـانیانـدا، کە وەک ئیسـفەنـج وان، هـەمـوو زانیـارییـەکی دەوروبـەریـان هـەڵـدەمـژن، دوایی لـێکـیانـدەدەنـەوە و لـێـیان تێـدەگـەن.
گرنگی ئەدەبی منـداڵان لەوەدایە، کە بەشداری لە ئامادەکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نـوێـدا دەکات، بـۆ هـێنانەدی داهـاتـوویەکی خوازراوی گەشـتر بۆ کورد و کوردسـتان. بـۆیە ئـەدەبی منـداڵان بە پێـویـستیـیەکی گـرنـگی نیـشـتـمانی و نەتـەوەیی دەزانـرێـت. مەرجـێکی پێویست و گرنگیشـە لە مەرجەکانی گەشەکردنی رۆشـنبیرییەکی خوازراو. ئەدەبی منـداڵان، زانست و هـونەرە و یەکـێکە لە هـونـەرە جـوانەکـان، کە بیـرۆکە و هەستەکانی مـنداڵان بنیات دەنێـت. گـرنگی لەوەشـدایە، کە هـۆش و خەیـاڵی منـداڵان دەورووژێـنـێـت و ئـارەزوو و بەهـرە و راز و نیـاز و تـوانـاکـانیـان پێ دەردەخـات و خـەون و هـیوا و ئارەزووەکـانیان دەهـێنێـتە دی.
تا ئێستا زیاتر لە دە نووسینم دەرەبارەی ئەدەبیاتی منـداڵان و گرنگییەکانی بۆ منداڵان نووسـیوە و بڵاومکـردوونەتەوە. بە دەیـان نووسـینی تریش هـەر دەربـارەی ئـەدەبی منـداڵان بنووسـم هـێشـتا هـەر کەمـە. چـونـکە بە زمـانە جیـاوازەکانی گـەلانی جیهـان بە سـەدان کـتێـب دەربارەی ژانـرەکانی ئەدەبی منـداڵان نووسراون و چاپکـراون و لە جیهاندا بڵاوکراونەتەوە. ئەمەش بەڵگەیە بۆ گرنگی ئەدەبی منـداڵان لە ژیانی گەلاندا. لـەم روانینـە سـتراتـیژییەشـەوە، کە منـداڵانی ئەمـڕۆمـان سەرکـردەکانی بەیـانیمـانن، واتە داهاتـووی هەر گەل و وڵاتێک لە دەستی منـداڵانی ئەمڕۆیـان دایـە. بۆیـە چەنـد گرنگی بە ئەدەبیاتی منـداڵانی کوردمان بدەین هەر کەمە. چونکە گرنگیدان بە منداڵان گـرنگـیـدانە بە ئەمـڕۆ و بە داتـوومان. بێگـومـان مناڵەکانمـان گـرنگـتریـن سـامـان و سەرمـایە و ژێـرخـانی نەتـەوەیـیمان.
مەبەستیشمان لە ئەدەبی منداڵان، ئەو ئەدەبەیە باشەیە کە هەموو مەرجێکی پێویستی لەخـۆگـرتـووبێـت. چـونـکە هـەمـوو نـووسـینـێکی لاواز و کـاڵ و کـرچ، لەژێـر نـاوی (بۆ منـداڵان) ناچـێتە خـانەی ئەدەبی منـداڵانەوە. منـداڵانیش ئەو نووسـینانەی کە بە دڵی خۆیـان نەبێـت و چـێژ و خـۆشـییان لێـوەرنـەگـرن، بە ئـەدەبی خـۆیـان نـازانـن.
دکتۆر (محەمەد شاکیر سەعـید) دەڵێت:”زۆر لەوانەی کە بۆ منـداڵان نووسراون، لە راستیدا گونجاونین بۆ منداڵان، چونکە لە ئاستی منداڵان بەرزترن. یان لەگەڵ لایەنی پـەروەردەیی منـداڵانـدا نـاگـونجـێن. یـان لەبـەر ئـەوەی کـە بەهـا رەوشـتـیـیەکـانیـان
لەخـۆنـەگـرتـوون، کە بەشداری لە پەروەردەکـردن و پێگەیانـدنی منـداڵانـدا دەکەن”.
جیـاوازیش لە نێـوان نووسـینی منـداڵان و نووسـین بـۆ منـداڵاندا هـەیە. ئـەو بابـەتە ئەدەبـییانەی کە منـداڵان خۆیـان دەیـاننووسن و لە میـانەیەوە گوزارشت لە هەست و سـۆز و خەیـاڵ و لە خـەون و لە هیـواکانیـان دەکـەن و بەهـرە و تـوانـاکـانی خۆیـان دەردەخەن. ئەم نووسینانە گەشە بە زیـرەکی و سۆزداری توانـاکانی منـداڵان دەکەن. دەبنە هـانـدانیان بۆ پێـشکەوتن و داهـێنان، سەرەڕای ئەوەش خۆشیان پێدەبەخـشن. چونکە واهەست دەکەن، ئەو نووسینانە، گەر ساکار و سادەشبن، زادەی خەیاڵ و بـیر و هـۆش و گوزارشـتی راستیی خۆیـانن. جیـاوازییان هەیە لەگەڵ ئەو ئەدەبـیاتەی کە گەورەساڵان بۆیان دەنووسن. کە رەنگە هـەنـدێ جار گوزارشت لە خەون و خەیاڵ و هیـواکانیـان و لە راز و نیـازی پـاکـییان و لە نـاخی دڵ و دەروونی منـداڵان نـەکـەن.
بێگومـان رەهـەنـدی پەروەریی لە ئـەدەبی منـداڵانـدا، لایـەنێکی گـرنگ و کاریـگەر و چارەنووسسازە لە گەشەکردن و بنیاتنانی کەسایەتی دروستی منداڵان. بە تایبەتی لەم سـەردەمـەدا، کە سـەردەمی شـۆڕشی تەکنـەلـۆژیـا و داهـێنانی سـەیـر و سـەمـەرەیە، پەیوندیکردن ئاسانتر بووە، هـۆیەکانی فێرکردن و گەشەکردنی رۆشنبیریی منداڵانیش زۆرتربوونە و ئاستی زیرەکی و هـۆشیاری و وەرگرتنی منـداڵانیش بەرزتربوونەتەوە.
ئەدەبی منـداڵان هـۆکـارێکی گـرنگی پـەروەردەی منـداڵانە. بەڵکـو ئـەدەبی منـداڵان و بەهـا پـەروەردییـەکـان دووانـەن و لـە یەکـتری جیـانـابنەوە و تـەواکـەری یەکـترین و کاریگەرییان لەسەر یەکـتری هەیە. بە کورتی ئەدەبی منـداڵان و پەروەردەی منـداڵان گیـانـێکـن و لە دوو جەسـتەدان.
ئەگەر هیـوا و ئامانجی ئێستا داهـاتووبێت، ئەوە رەهـەنـدی پەروەردەییە کە داهاتووی ئەدەبی منـداڵان دیـاری دەکات. چونـکە ئەدەبی منـداڵان لـە پلـەی یەکەمـدا، ئەدەبـێکی پەروەردەییە. بنەما پەروەردەییەکانن کە راستی و بوارەکانی داهاتووی ئەدەبی منداڵان دروسـت دەکەن. هـەر گـۆڕانکاری و پێشکەوتـنێک لەم ئەدەبـەدا بکـرێت، پێویستە لە دەروازەی پەروەردەوە تێپەڕێـت. نووسەرانی بـوارەکانی ئەدەبیاتی منـداڵانی کوردمان ئـەم راسـتیـیە دەزانـن، بـۆیـە گـرنگـییەکی زۆریـان بە رەهـەنـدی پـەروەردەیی داوە و پانتاییەکی زۆری لە نووسینە هـەمەجـۆرەکانیانـدا گرتۆتەوە. واتە نووسەرانی ئەدەبی منـداڵان ئەگـەر پەروەردەکـار نەبـن، ناتـوانـن مەبـەسـت و پەیـامـەکانیـان بە منـداڵان بگەیـنن و ئەدەبـێکی تـازەی هـاوچـەرخ و پێشکەوتـووی خـوازراو بەرهـەم بهـێـنن.
زاناکـان و بـیرمـەنـدان بە دێـژایی سەردەمـەکـانی مێـژوو، رۆڵی ئـەدەبی منـداڵانیـان بـەرز و گرنـگ نـرخـانـدوون لە پەروەردەکـردنی منـداڵانـدا. چونکە ئەدەبی منـداڵان کـۆڵـەکەیەکی سەرەکی بەهـێزە لە بنیاتنـانی کەسایەتی دروستی منـداڵان. لە رێـگەی بەشـداریکـردنی لە گەشـەکـردنی بیـر و هـۆش و دەروون و سـۆزداری و زمـانی و دەوڵـمەنـدکـردنی ژیـانی رۆشـنبـیرییـان، کە بـە رۆشـنبـیریی منـداڵان نـاوی دەبـەیـن. ئـەدەبی منـداڵان رۆڵـێکی کاریـگەریـشی لـە بە کـۆمـەڵایـەتیکـردنی منـداڵانـدا هـەیە. هـەر لە ڕێـی ئەدەبـیشەوە روانینیـان بـۆ ژیـان و داهـاتـوو فـراوتـر دەبێـت.
لە رابـردوودا ئەرک و بەرپـرسیارێتی پەروەردەکـردن و ئاراستەکردنی منـداڵان، تەنیا لە ئەستۆی دایـکان و باوکـان و پەروەردەکاراندا بـوو. بەڵام لە ئەمـڕۆدا ئەم ئەرک و بەرپـرسـیارێـتـیـیە لەسـەر شـانـی مـامـۆسـتایـان و نـووسـەران و هـونـەرمـەنـدان و میـدیاکان و هـۆکارە جیـاوازەکانی راگەیـانـدنـەکان و کـۆمەڵگا و رێکخـراوە فەرمی و نافەرمییەکانی داکـۆکـیکـەر لـە مـافـەکـانی منـداڵان و هـەر خـەمـخـۆرێـکی دڵـسـۆزی هیـواخـوازی داهـاتـوویەکی گەشـتر و شـیاوتـرە بـۆ کورد و کوردسـتان. پێویـستە بە هـەمـاهـەنگی بەشـداری لەم ئەرک و خـزمـەتە پیـرۆزەدا بکەین و هـەمـوومانیش لە بەری ئەرێـنی ئەم بەرپـرسـیارێتـییە نیـشـتمانی و نەتەوەیەتییەدا سـوودمەنـد دەبـین.
ئەو ئامـانجە پەروەردەییـانەی کە لە میانەی ئەدەبی منـداڵانەوە پێشکەش بە منـداڵان دەکرێن، کەمترین لەو بەهـا پەروەردەییانەی کە لە لایەن دایکان و باوکان و باخچەی منـداڵان و قـوتـابخـانە یا لە رێـگەی هـەر هـۆکـارێـکی تـرەوە پێـشکەشـیان دەکـرێن.
ئـەدەبی منـداڵان هـۆکـارێـکی پـەروەردەیی سـەرکـەوتـووی جـیهـانی هـاوچـەرخە، بۆ گەیشـتن بە هـۆش و دڵ و دەروونی منـداڵان. ئـەو هەلـەشـیان بۆ دەڕەخـسێـنـێت، کە وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکانیان دەستبکەوێت. ختووکەشیان دەدات بۆ بیرکردنەوە و نـووسـین و داهـێنان و گوزارشتکـردن لە خەیاڵ و بیـرۆکە و لە هیـوا خواستەکانیان.

رەزا شـوان




چەكداركردنی منداڵان تاوانیی نێونەتەوەییە

12ی فیبریوەری رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵانە لە جیهاندا, چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ بە پێی پەیماننامەی رۆما وەك تاوانی جەنگ سەیر دەكرێت, هەمو مرۆڤێك بە پێی یاسای مرۆیی جیهانی مافی خۆیەتی تەمەنی منداڵی خۆی لە دەرەوەی شەڕو ترس بەرێتە سەر بە خوێندن و یاری و نازی دایك و باوك.
كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی منداڵان هەموو ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە لە ململانێی چەكدارییەكان بەشدارییان پێ نەكرێت و ئەمن و ئاسایشیان پارێزراو بێت.
ئێستا لە جیهاندا دەیان هەزار منداڵی كەمتر لە 18 ساڵ چەكداركراون لە ململانێ چەكدارییەكان بەكار دەهێنرێن, عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە, وە تا ئیستا چارەنوسی هەزاران منداڵی ئێزیدی نادیارە لە ساڵی 2014 ەوە , بەشێكیشیان لە كردارە چەكدارییەكان بەشدارییان پێەكرێت, لە لایەن هیچزی تاوانكاری داعشەوە, گروپی بۆكۆ حەرام لە نیجیریاو داعش لە عێراق و سوریا و شەباب لە سۆماڵ و گروپە چەكدارەكانی یەمەن دەیان هەزار منداڵیان چەكدار كردووە و لەكاروباری سەربازی و كاری خۆكوژی بەكاریان دەهێنن.
لە رابردودا مستەشارە جاشەكان لە هەشتاكان ژمارەیەكی زۆر منداڵیان بۆ موچەكانیان چەكداركرد لە كوردستان, مخاب ئەەو كەیسە لە دادگای باڵای تاوانەكان بەرەو رووی تاوانبارانی ئەنفال نەكرایەوە.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزای قورسی دیاریكردووە بۆ ئەو كەس و لایەنانەی منداڵان چەكدار دەكەن و لە ململانێ چەكدارییەكان بەكاریان دەهێنن, یاخود ئازاریان دەدەن یان وەك داعش دەیان رفێنن.
تۆماس لۆبانجۆ” سەركردەی سوپای نیشتمانی رزگاری كۆنگۆ” بە 14 ساڵ زیندانی و قەرەبووی قوربانیان حوكم درا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە , بەتاوانی چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ لە 10 ی یۆلی 2012 دا.
هەروەها بۆسكۆ نتاغلتدا لە ساڵی 2019, وە دۆمینیك ئینجۆین لە ئۆگەندا لە سوپای خوا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە بەهەمان تاوان دادگایی دەكرێن.
لێرەوە داوا لەسەرجەم پارتە كوردستانییەكان دەكەین پابەند بن بە هەڵوێستی نێونەتەوەییەوە منداڵانی كەمتر لە 18 ساڵ لە ریزەكانیان بەهیچ بەهانەیەك وەرنەگرن, سزا بەهانەكان نازانێت, هەركردارێك وا دەیانباتە ریزی تاوانكارانی نێونەتەوەییەوە, بەتایبەتیش چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ.

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید Kurdistan without genocide
تۆڕی” Koncicc”
” ican Kurdistan netwerk “
رێكخراوی بەرەنگاربونەوەی چەكی كۆكوژ لە كوردستان Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan
رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری Organization of the Justice Campaign
A world without chemical and biological weapons-www
هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام




ژماردن.. نەوزاد بەندی

سەری دە هەزار و چەندەم بەیانیتە ، لە خەو هەڵئەستی و کارەبا نییە ؟

  • * *
    سەری دەهەزار و چەندەم نیوەڕۆتە ، بەلوعەکە ئەکەیتەوە ،
    ئاو نییە ؟
  • * *
    سەری سەد هەزار و
    چەندەم نوێژتە ،
    کە ئایەتی بەرگری و
    خەباتی
    تێدا ناخوێنی ؟
  • * *
    سەری دەملیۆن و
    چەندەم جارتە ،
    بە دەستێ نزا ئەکەیت و
    بە دەستەکەی تر ،
    قژی فیرعەون دادێنی ؟
  • * *
    سەری دەهەزار و
    چەندەم شەوتە ،
    ئاواتەخوازیت کە خەوتیت ، هەڵنەسیتەوە ؟
  • * *
    سەری دە هەزار و چەندەم بڕیارتە ،
    کە هەر سەر شۆڕبی و
    بەرز نەبیتەوە ؟
  • * *
    سەری سەد و چەندەم ڕێپێوانتە ،
    میللەتێکی چوار ملیۆنیی ،
    لەبەردەم دوو سێ چەقۆکێشا ئەبەزن ؟
  • * *
    سەری سی و
    چەندەمین زستانتە ،
    پێکانت شین ئەبنەوە و ئەتەزن ؟
  • * *
    ئەرێ میللەتن ..
    ئێوە میللەتن ،
    توخوا ؟
  • * *
    ئەگەر میللەت ئاوابێ ..
    وەک ئێوە بێ میلەت ،
    ڕەببی گورگ بیخوا ..



سەمایەک لەسەر هــەور.. ن: يزن حدادين/ و:شەماڵ بارەوانی

لەبیریان بکە ..
وەک چۆن ئەوان نامۆن لە جیهانی ئێمە،
با ئێمەیش وەک دوو نامۆی جیهانی ئەوان،
باوەش بدەین لە یەکتری ..

با یاخیبوونەکەمان بەردباران بکەن ..
با بمانکوژن، ئەگەر ویستیان..

دەی با لە ھات و ھاواریان ئاوازێك بۆ سەماکەمان..
لە پێستەکانیشیان ترپەیەک بۆ پێیەکانمان دروست بکەین


ن: يزن حدادين
و:شەماڵ بارەوانی




وێرانەکانی جیهان.. ڕوشدی جەعفەر

لە ئەوروپای سەدەی هەژدەدا، لە لایەکەوە “گەشبینیی لایبنیزی” و لە لایەکی ترەوە “ڕەشبینیی ڤۆڵتێری” هەیە. هەرکام لەم گەشبینی و ڕەشبینییەش بەستراونەتەوە بە دوو تێڕوانینی جیاواز لەمەڕ خراپە، ئازار و جیهانی ڕێتێچوو. لایبنیز پێی وابوو ئەو ڕاستییەی کە ئەم جیهانەی ئێمە لێی دەژین پڕە لە خراپە و ئازار، عەدالەتی خودا تووشی گرفت ناکات. خراپە بەشێکە لە سووڕی عەدالەتی خودا خۆی. لایبنیز لە ئەرگۆمێنتێکی پێنج هەنگاودا، دەگاتە سەر ئەو بۆچوونە ناودار (و بەدناو)ەی کە ئەم جیهانەی ئێستا “باشترین جیهانی مومکین و ڕێتێچووە (the best of all possible worlds)”: “یەکەم، خودا کائینێکی هەمەتوانا و هەمووشتزان و سەراپا چاکە؛ دووەم، خودا ئەو جیهانەی درووستکردووە کە ئێستا ئێمە لێی دەژین؛ سێیەم، خودا دەیتوانی جیهانێکی جیاوازتریش درووست بکات، یان هەر هیچ جیهانێک درووست نەکات (با بڵێین، کۆمەڵێک جیهانی مومکین و ڕێتێچووی دیکەش هەن)؛ چوارەم، چونکە خودا هەمەتوانا و هەمووشتزانە، ئەوا دەیزانی کامە جیهان باشترینە و دەشیتوانی بیئافرێنێت، چونکە سەراپا چاکەیشە بڕیاری دا ئەم جیهانەی ئێستا بئافرێنێت؛ پێنجەم، هەربۆیە، ئەم جیهانەی ئێستا، واتە ئەو جیهانەی خودا ئەفراندوویەتی، باشترین جیهانی مومکین و ڕێتێچووە”. (کورتەی ئەم ئەرگۆمێنتە لە ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا وەرگیراوە). بەم جۆرە، لەم تێڕوانینە تیۆلۆژییەدا، خراپە شتێکی ناچاری و زەروورە. ئەو شەڕ و ئازار و خراپەیەی لەسەر ئەم دونیایەدا هەن گومان ناخەنە سەر توانا، زانین، بەخشندەیی و چاکەکاریی خودا. تەنانەت ئەگەر بوترێت خۆ دەکرێت وێنای جیهانێک بکەین خراپەی کەمتر تێدا بێت، ئەوا لەم ڕوانگە لایبنیزییەوە، بانگەشەیەکی هەڵەیە، چونکە مادام ئێمە ئەو جیهانە وێنانەکراوەمان تاقینەکردۆتەوە، دەشێت لەم جیهانەی ئێستاش خراپتر بێت.

چل و شتێک ساڵ دوای داکۆکییەکەی لایبنیز لە خودا، واتە لە ساڵی 1755دا، بوومەلەرزەیەکی گەورە شاری لیشبۆنە، پایتەختی پرتوگالی هەژاند، و بووە هۆی مردنی دەیان هەزار کەس و تەختبوونی شارەکە. هەندێ لە مێژوونووسانی فیکر، بە بوومەلەرزەیەکی تیۆلۆژی-فەلسەفیش دایدەنێن. بوومەلەرزەیەک کە وادەکات بە مانای “گەشبینی”، “عەدالەتی خودا”، “خراپە”، “ئازار” و هتد بچنەوە (هەڵبەت بە پلەی یەک لەناو بازنە فەلسەفییەکاندا، نەک ئەوەی هەموو کونج و کەلەبەرەکانی ژیانی گشتی گرتبێتەوە.) بوومەلەرزەکەی لیشبۆنە لە سیاقێکدا ڕوویدا کە تازە خەریک بوو دەوڵەت-نەتەوەکان درووست بن، مۆدێرنە و ترادیسیۆن هەر لە سەرەتای ململانێدا بوون. وێڕای ئەوەی کە بوومەلەرزەکە لە پایتەختێکی ئەوروپای مەسیحینشین ڕوویدا (چونکە بۆ نموونە ئەگەر ئەم بوومەلەرزەیە هی شارێکی نا-ئەورووپی و نا-مەسیحی بووایە، نەدەبووە مایەی “بوومەلەرزەیەکی فیکری”ش، بەڵکو یان نادیدەدەگیرا یان بە سزای خوا بۆ بێباوەڕان دەبەسترایەوە).

هەر لەو ساڵەی بوومەلەرزەکە ڕوویدا، ڤۆڵتێر شیعرێکی درێژی دەربارەی نووسی، بە ناونیشانی “شیعرێک دەربارەی بوومەلەرزەکەی لیشبۆنە”. ڕەنگە لەبەر ئەوە تێڕوانینەکەشی بە شیعر خستبێتەڕوو، چونکە شیعر هاوخەمییەکی پڕخرۆشتری تێدایە، لە فۆرم و ناوەڕۆکیشدا، بە پێچەوانەی ئەو فەلسەفەیەی کە ڤۆڵتێر بە خەمسارد و بێباک و “هەڵە” دەیزانی (وەکو فەلسەفەی لایبنیز). چەند ساڵێک دواتریش ڕۆمانی “کاندید”ی بڵاوکردەوە کە تەوسێک بوو لەم “گەشبینییە” تیۆلۆژییە. ڕەخنەی فەیلەسووفانی ڕۆشنگەری لە تیۆلۆژیای مەسیحی لە ڕەخنە لەم گەشبینییە جیانابێتەوە.
ڤۆڵتێر تێڕوانینێکی ڕەشبینانەتری دەرهەق بە ژیان هەیە. دۆخی ئاسایی ژیان، بەدەر لە کارەساتەکانیش، پڕە لە ئازار و چارەڕەشی، بەڵام کە کارەساتێک ڕوودەدات ئەم ئازارە چەند قات دەبێتەوە.

لە یەکەم دێڕی شیعرەکەدا ڤۆڵتێر وشەی “فانی (mortal)” بەکاردێنێت: هەر ئەوەی کە ئێمە بوونەوەرێکی کۆتادار و فانین سەرچاوەی ڕەشبینییە فەلسەفییەکەی ڤۆڵتێرە. مادام ئێمە بوونەوەرێکی ڕووەو مەرگ و لەناوچوونین، ئەوا لە کۆتا لێکدانەوەدا تێکڕای ئەو ئازارەی دەیچێژین بێهودە و بێسوودە. بەڵام ئەم ڕاستییە وا لە ڤۆڵتێر ناکات بانگەشە بۆ بێباکی و دەستهەڵگرتن بکات. بەڵکو لە هەناوی ئەم ڕەشبینییەوە، هیوایەک دێتەدەر: ڤۆڵتێر وای دەبینێت ئەگەر بڵێین لە ئێستادا، واتە لەو ڕۆژگارەی ڤۆڵتێر تێیدا دەژیا، هەموو شت باشە، خۆمان فریوداوە و کەوتووینەتە تەڵەی وەهمەوە، بەڵام ئەگەر بڵێین ڕەنگە لە داهاتوودا، لە ڕۆژگارێکی تر هەموو شت باش بێت، ئەوا هێندە بەهەڵەدا نەچووین. ئەم داهاتووە، هەمان باوەڕی ناسراوی ڕۆشنگەرەکانە بە بەرەوپێشچوون- و دواجار دەرکەوت ئەم باوەڕەش هەر بەلاڕێدابەرە، گەرچی حەتمی و خۆلێلانەدراویشە.

دۆخی چارەڕەشی مرۆڤ وا لە ڤۆڵتێر دەکات لەو گوزارشتە تیۆلۆژییە بپێچێتەوە کە دەڵێت “هەموو شت باشە” (All is well) یان “هەر شتێک بوونی هەبێت، حەقە” (whatever is, is right). بەپێی ئەم ئەکسیۆمە، هەر شتێک، هەر خراپەیەک، هەر هەڵەوپەڵەیەک لەم جیهانەدا هەبێت پاساوی خۆی هەیە، تەنانەت کارەساتەکانیش لەسەر ئیرادەی خودا ڕوودەدەن، مەرامێکی شاراوەیان لەپشتە، بەشێکن لە عەدالەتی خودایی، سزای گوناحی مرۆڤەکانە و هتد. ڤۆڵتێر دەپرسێت، ئەگەر بڵێین خودا سزای گوناحباران دەدات، ئەی خۆ مناڵانی شیرەخۆرەش لەم کارەساتانەدا دەمرن؟ مەگەر ئەوان چ گوناحێکیان هەیە تا بکەونە بەر غەزەبی خودا؟ یان ئەگەر بڵێین خوا ئەم یان ئەو شار لەبەر خراپەکاری سزا دەدات و ئافاتیان بەسەر دەبارێنێت، ئەی چی بڵێین دەربارەی ئەوەی شارگەلێکی خراپەکارتر لە شارە نەفرەتلێکراوەکان هەن و کەچی هەر بەپێوەن؟ لە شیعرەکەدا ڤۆڵتێر دەڵێت خۆ پاریس و لەندەن لە لیشبۆنە باشتر نین، بگرە ئەوان زیاتریش لە چێژە دونیاییەکان نوقمن، ئەی بۆچی خوا بەتەنیا لیشبۆنەی تەفروتوناکرد و لە پاریسدا خەڵک هەر خەریکی سەما و هەڵپەڕینن؟ کارەسات، پرسی خراپە زەقدەکاتەوە و تێڕوانینی تیۆلۆژی تووشی قەیران دەکات. واتە لەم شیعرەدا ڤۆڵتێر داکۆکییەکەی لایبنیز دەخاتە ژێر پرسیارەوە: بیرۆکەی ئەوەی کارەساتەکان شتێکی ناچارین لەڕاستیدا ناکۆکە لەگەڵ ئایدیای خودای هەمەتوانا، چونکە ئەم ناچارییە دژە لەگەڵ قودرەتی خودا؛ گەر باوەڕدارێک بڵێت ئەم کارەساتە هەر دەبووایە ڕووبدات، ڤۆڵتێر واتەنی “سنوور”ی بۆ توانای خودا داناوە. بەڵام بەهەمانشێوە گەر بوترێت کارەساتەکان بە ئیرادەی خوا ڕوودەدەن، دیسانەوە ناکۆکە لەگەڵ بیرۆکەی بەزەیی و میهرەبانی و عەدالەتی خودا، چونکە ئەوە چۆنە لەمیانی ئەم کارەساتەدا بێتاوان و مناڵانیش دەمرن؟ ئەم گومانە لەم وێنایەی خودا گومانێکی مۆدێرن و ڕۆشنگەرانەیە.

ئەو شتەی ڤۆڵتێر و کەسانی دیکەش لەمیانی کارەساتەکاندا دەهەژێنێت نەک تەنیا مردنی بێشوماری مرۆڤەکان بەڵکو شێوازی کارەساتاوی مردن و ئازارچەشتنیشە: هەلاهەلابوون، لێبوونەوەی ئەندامەکانی جەستە، گیرخواردن لەبن داروپەردووی کەلاوەکان تا گیان دەرچوون. بەدەر لە بیرۆکەی عەدالەتی خودا و باشترین جیهانی مومکین، ئەم جۆرە مردنە لێدانە لەو فەنتازیایەی دەربارەی مەرگی ئارامیش هەیە: مردنێکی بەکاوەخۆ و تۆقێنەر. مردووانی چنگی کارەساتەکان نەک تەنیا ژیان بەڵکو مردنێکی ئارامیش لەدەستدەدەن. لە کارەساتدا، کەوڵە هارمۆنیەکەی سرووشت دەکەوێت، و لەجیاتییەکەیدا وەک بێگانەیەک، وەک “ڕیاڵ”ێک هەڵدەکوتێتە سەرمان. کارەسات، پەلاماری ڕیاڵە بۆ سەر پانتایی ڕەمزیی مرۆڤەکان.

“ئارامیی تەماشاکاران” ئەو شتەیە کە ڤۆڵتێر بە خەمساردییەکی نامرۆیی دایدەنێت، و دەیداتەپاڵ فەیلەسووفێکی وەک لایبنیز و میراتگرانی. بەڵام لێرەدا دەبێ ئێستێک بکەین: ئاخۆ ئەو کەسانەی وا ئەرز لەبن پێیان دەهەژێت، ئامادەن هێندە بەسانایی وێنای ناو سەریشیان بهەژێنن؟ ئەم “ئارامییە” میکانیزمێکی دەروونییە تاکو بەر بە بوومەلەرزەی فیکری بگیرێت. بۆ نموونە کەسێکی باوەڕدار کە شایەتحاڵی کارەساتێکە ڕەنگە لەباتی ئەوەی چیتر لە مانای خودا بکەوێتە گومان، خودی ئەم کارەساتە بە تاقیکردنەوە و ئیرادەی خودا ببەستێتەوە. ترسی باوەڕدار لە لەدەستچوونی ئاسمان کەمتر نییە لە ترسەکەی لە لەدەستچوونی زەوی.




لەبارەی نۆڤلێتی(کچەی خوێنەر) کەمێ دەدوێم-3.. نووسینی: تەلار تاهیر

  • بەشی سێیەم

    ئەو ڕۆشنبیرانەی کە زەفەریان بە کچەی خوێنەر برد ، جۆرێکی تری قوربانین ، چونکە چەند ڕۆشنبیر بیت ، ئەگەر لە کۆمەڵگایەکی دواکەوتووە گەمارۆ بدرێیت کاریگەری نەرێنی لەسەر بیروباوەڕت هەر بەجێدەهێڵن ، ( فیۆدۆر دۆستۆڤسکی ) لە ڕۆمانی ( شەیتانەکان ) ئاماژە بەوە دەکات ( بیروباوەڕیش وەك ڤایرۆس واهایە، ڤایرۆس بەتەنیا توشی جەستە نەبێت، بەڵکو دەکرێت توشی عەقڵیش بێت ) .
    یاخۆ لە کیمیابارانی هەڵەبجە باسی ئەو کەسانە ناکەم کە شەهید بوون ، بەڵکو باسی ئەو کەسانە دەکەم کە ڕزگاریان بوو لەو کارەساتە ، ئەگەرچی ڕزگاریان بوو بەڵام ، بە ئێستەیشەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ و دەروونیان جێهشتووە، واتە دەتوانین بڵێین عەقڵێتی پیاوسالاریش جەنگێکە دەبێت هەمیشە لە ڕوو بەڕوو بوونەوەیە بیت.
    لە مێژووی کتێب و مەعریفەیە نەمبینیووە کەسێك بوبێتە قوربانی هاوشێوەی کچەی خوێنەر، مەگەر کەسێکی وەك جاحز کاتێك کتێبخانەکە دەڕوخێت بەسەریدا، بەڵام ئەمە لەدوو حاڵەتی جیاوازن، بەڵام ئەمە هەرچۆنێك بێت لەکۆتادا عەشقە، عەشقیش بەبێ قوربانیدان بوونی نییە.
    تاوانی کتێب چیە؟ئەگەر قوتابیەکە بەهۆی گەمژەیی مامۆستایەکەوە دڵی لە قوتابخانە و ڕێگای بەرزی مەعریفە بتۆڕێت.
    تاوانی قورئان چییە ؟ ئەگەر کەسێك هاوشێوەی نوسەری گەورە تەها حوسێن بەهۆی چەند مەلایەکی نەزانەوە دڵی لە پاکی و جوانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بتۆرێت.
    یەکێك لەهەڵە دیارەکانی کچەی خوێنەر ئەوە بوو ویستی لە ڕێی جەستەوە مانەوەی هەمیشەی خۆی لە دنیای مەعریفەیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات ، بێئاگا لەوەی دنیای ڕۆشبیری لەگەڵ دنیای سۆز و عاتفیەتدا بۆ هەمیشە یەك ناگرێتەوە، چونکە لە دنیای ڕۆشنگەری هەمیشە عەقڵ باڵادەستە، هەر بۆیە بە کچێکی خراپ لە قەڵەم درا، هەرچەندە ڕۆشنبیر ئەو کەسە نییە کە هەڵە نەکات، بەڵکو ئەو کەسەیە هەمیشە وانە لەهەڵەکانی خۆییەوە فێر بێت.
    لە خوڕەم سوڵتانیان دەپرسن: چۆن پیربوویتە لەکاتێکدا سوڵتان سلێمان هەر خۆشیدەوێی؟
    ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: ( جوانی ڕوخسار هەر ماوەیەك دەتوانێت حوکم بکات، بەڵام جوانی عەقڵ بۆ هەمیشە، ئەگەر بتەوێت جێگات لە دڵی بەرانبەرەکانت بهێڵیتەوە دەبێت عەقڵ هەمیشە سەنتەر بێت ) .
    کاتێك هەر جارەو ڕۆشنبیرێك بۆ حەزێکی کاتی خوی بەڵێنی درۆ بە کچەی خوێنەر دەدا، ئەم جۆرە ڕەفتارە جۆرە حاڵەتێکی دەروونی ناخۆش و بەئازاری لەلای کچەی خوێنەر دروست کرد تا دەگاتە ئاستێك دەستی دەچێتە خوێنی مەولوود ئەحمەدی چیرۆکنوس و دەیکوژێت، لە چیرۆکی ئەو مەڕەی بوو بە گورگی عەزیز نەسین، باسی مەرێك دەکات کە خاوەنەکەی هەمیشە ئازاری دەدات، لە ئەنجامی ئەو ئازارانە مەڕەکە دەبێت بە گورگ و دڕەندە، لە دوایدا دەڵێت: تکایە شتێك مەکەن مەڕەکان ببن بە گورگ.
    کچەی خوێنەریش لە ئەنجامی ئازارێکی زۆرەوە دەبێت بە مرۆڤکوژ ، لێرەیشدا مەبەستم ئەوە نییە ئافرەت بیشوبێنم بە مەڕ ، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە کە بوونی ئەو ئازارە سەختانەیە کە مرۆڤ و بوونەوەرەکان لە پەڕی سادەیی و میهرەبانیەوە دەیانکاتە بە دەڕندە.
    مەرجیش نییە هەموو نوسەرێك ڕۆشنبیر بێت، بەڵام ڕەنگە زۆرینەی تاکەکان کۆمەڵگە ناتوانن قەناعەت بەوە بکەن، کە ناکرێت نوسەرو شانۆکار هتد..
    ڕۆشنبیر نەبن، هەر بۆیە کچەی خوێنەریش دەکەوێتە ناو ئەو هەڵەیەوە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕۆشنبیریش بن شێوازی پەیوەندی و جۆری نزیکبوونەوەی ناهۆشیارانە لەبەرزی و شکۆمەندی مرۆڤ دەخات.
    ئەم نۆڤلێتە هەر ڕەخنە لە دنیای مەعریفە ناگرێت، بەڵکو ئاماژەییە بۆ ئەو ناخۆشی و نەهامەتیی ئافرەتان لە کۆمەڵگایەکی دواکەتوودا.
    وەك لە بەشی دووەمی کچەی خوێنەر ئاماژەم بەوە کرد، کە دەکرا بڕێکی تر درێژەیی بابەتەکە بکردایە، بەڵام هەندێجار نووسەران دەیانەوێت هەندێ بابەتی نووسینەکانیان بۆ خوێنەری بەجێبەهێڵن، واتە خوێنەر ئاوێتەو تەواوکەری دنیای نوسینەکانی خۆیانیان بکەن، بەڵام ئەمە هەرچۆنێك بێت نیهاد جامی ڕەچکەشکێنە، بەوەی ئەو بابەتانەی نەوتراوە تا ئێستە ئەم ئاماژەیی بۆ دەکات، کورد گوتەنی: ئەوەی لە ژێر بەڕەیە، دەیخاتەسەر بەڕە .
    ئەو کەسەی یارمەتی کچەی خوێنەری دا لە فیلمە دۆکۆمێنتارەکە لەکۆتادا حەز لە کچەی خوێنەر دەکات، بەهەموو خاڵە نەرێنیەکانەوە کچەی خوێنەر قەبووڵ دەکات، بۆ نموونە لە شوێنکدا دەڵێت:
    ئێستە لە دوا گرتەی فیلمەکە من پێی دەڵێم(( من عاشقی تۆم، دەمەوێت ببیتە هاوسەرم ..تا کچێکمان هەبێت بە ناوی باران ))
    باران، ڕەنگە مەبەستی بارانی ئەو بەختەوەرییە بێت، کە لە ژێر سایەی تێگەیشتن و خۆشەویستیەکی ژیرانە هاوشێوەی چیرۆکی گوڵی بەربارانی هێمن بەرزنجی کۆیان دەکاتەوە، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت، ئەگەرچی نوسەر لەم نۆڤلێتە ڕەخنە لە پیاو دەگرێت، بەڵام لە هەمان کاتە دەیەوێت بڵێت مەرج نییە هەموو پیاوێکی ڕۆشنبیر ئاستی تێگەیشتنیان بۆ ژن و ژیان وەك یەك بێت، لەلایەکی ترەوە فیلمە دیکومینتارەکە ئاماژەیە بۆ شۆرش دژی عەقلێتی پیاوسالاری، چونکە شۆرش هەر ئەوە نییە بڕژێتە سەر شەقام، بەڵکو بەپێی ڕەخساندنی باردۆخەکەیە کە چۆن لەو ڕوانگەیەوە بۆت دەگونجێت ئەسپی خۆت تاو بدەیت، وەك چۆن شەهرزاد لە ڕۆمانی هەزار و یەكشەوەیە لەناو کۆشکێدا شۆرشی کرد.
    بە بۆچوونی منیش ئەگەر بریار بێت لە داهاتووە شۆرشێکی عەقڵانی بکرێت، لە پێناوی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، دەبێت ئافرەت پێشڕەوی ئەو شۆڕشە بێت، چونکە مادام ئافرەت توانای ئەوەی هەبێت ببێت بەدایك و لە پێناوی ڕۆڵەکانی باکی نەبێت بە سەختی ژیان، ئەوە دەتوانێت گەورەترین گۆڕانکاری بکات، چونکە هیچ هێز و توانایەك ناگاتە هێزی ئەو میهرەبانیەی کە لە ناخی دایكە وەك ئاگرێك بڵێسە دەدەت، مەگەر ئاگرەکەی باوەگوڕگوڕ هێندەی ناخی دایك بڵێسەدار بێت.




ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا به‌ده‌ر له‌م دنیایه‌.. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

بڵێی جارێكی تر خۆمان له‌ خۆمان ڕابمێنین
ژیان درێژببێته‌وه
ئه‌مه‌ دوودڵی ئه‌م پیاوه‌یه‌ له‌پێش گوڵ و ئاوێنه‌ وه‌ستاوه‌
دڵی ناكه‌وێته‌جێ و به‌ملا و ئه‌ولای په‌راسووی ده‌كه‌وێت
* * *
هه‌ڵم تاوده‌ده‌م به‌ره‌و ئاسمان
با ببارێ
به‌ڵا لاده‌دا و وێنه‌ی ناو كاتی مردوو
ده‌كاته‌وه‌ به‌ هەنگ
بۆ بەهێزكردنی شیلە دەیان ڕژێنێتە كۆڵانە ڕووپێوه‌ نه‌ماوه‌كانی شار
شارێك له‌ بیره‌وه‌ریدا خوێنی ناو برینی ده‌رده‌كه‌وێ
كاتژمێریش ده‌به‌مه دواوه
ڕوخساری نوێژكه‌رێك گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یه‌كه‌م گزنگ
شان و ملی دایكی تامه‌زرۆیی شێلا
له‌ شێوه‌ی شیر هه‌وێنبوو
خوێنی ناو برینی ناسی و شمشێری ڕووتی دراده‌ست
نه‌بووه وێنه‌ی ناقۆڵا و په‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵبزڕكاو
له نزیك ڕێگایه‌ك دانیشتووم و هێز ده‌خه‌مه‌وه ئه‌ژنۆم
ڕۆژ سپێده بدات
به‌ ڕوونییه‌كی ته‌واو ڕوون ده‌چمه ناو شار
ڕووه‌كی تیشكی سه‌رسووڕهێنه‌ر
ڕه‌گی ده‌هێنێته‌ ناو ده‌ستی و گه‌ڵاكانی ناكه‌ون
ده‌شتایییه‌ك كه خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه
ڕوخساری گه‌رمی باپیرانی هه‌واڵ كوژراویش
ده‌رگای شار كلیل و قفڵی نه‌كه‌وتووه
له‌ سێبه‌ری كلكی ئه‌ژدیها داندراوه‌
هاتوچۆ تێیدا ده‌ستی به‌ تاج
بۆ سه‌ری كه‌س درێژ ناكات
جگه له نه‌ریت و ڕێوڕه‌سمی پشیله‌
نامۆ و ناكام له‌به‌ر ئاگری حه‌وت ماڵان
به‌چكه‌ی‌ چاونه‌پشكوتووی گه‌رم ده‌كاته‌وه‌
مۆسیقای پێی ئاشنا نابیسترێ
ئاوی شار لێڵ و گرانه
به‌ڕۆژوو ناتوانێ بیخواته‌وه
شیعر و نوێژی هاوڕێ خاكییه‌كه‌م
دواڕكات له‌ به‌ره‌به‌یاندا ناسینه‌ له چاوێكی گه‌رمدا
ئاسۆی تێدا سوورده‌بێت و ده‌بێته‌ هێلانه‌ی قه‌تێ
یان شكۆی ئاهه‌نگێكه‌
دڵی بۆمان ده‌كاته‌وه‌ و لاله‌ی ده‌ستی خوماران ده‌هێنێته‌ ناومان
ده‌ستێك ده‌بێته‌ هه‌ڵگری
هه‌موو ناو و میوه‌ی دره‌خته‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان
به ده‌شتایییه‌كی تابڵێی ڕوون ڕاده‌كا
هه‌ناسه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ
چاوی به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌بینێ سوارێك
نهێنی ڕاگرتووه‌ و بۆ لای دێ
بێپه‌روایی چووه‌ته‌ ڕه‌گیه‌وه‌ و له‌ناو گه‌شه‌ی ده‌ژی
ئێمه‌ین به ده‌ورییه‌وه گه‌رمایی گیانین
هێز ده‌خاته‌وه ئه‌ژنۆی و دێته‌وه شار
په‌یكه‌ری ناوداران كه‌سمان ناناسنه‌وه
ده‌پرسن ئێوه پشتێنی كام پشتن
پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ستی دوا ماڵئاوایییان
سه‌رتاساو برینیان پاراو نه‌كراون
خۆیان له‌بیرچووه‌ته‌وه و ته‌ماشای باڵنده‌یه‌ك ده‌كه‌ن
به‌سه‌ر هێلكه‌ی به‌سه‌رچوودا كڕكه‌وتووه
ناوچه‌وانی دره‌وشاوه‌ی ده‌بێته ده‌شتایییه‌ك كه
خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه
باڵنده‌یه‌كی هاوه‌ڵ خراپ دێته‌وه ناوی و سه‌رگه‌ردان نامێنێته‌وه‌
له‌ گه‌رمایی باڵیدا
بۆنی خۆشی قه‌ڵه‌متۆز و
گوڵدانی زه‌ماوه‌ند و
له‌خه‌و هه‌ستانی دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گه‌زۆی خه‌ون و
ڕۆژی هه‌ستانه‌وه‌ دڵیان بۆمان ده‌كه‌نه‌وه‌
دژی باڵ شه‌ڕ ڕاناگه‌یه‌نین
فڕین سێبه‌ره‌ به‌سه‌ر ڕێگاكانه‌وه‌ و ئاواتت ده‌دا
باخی میوه‌ له به‌یانییه‌وه چاوه‌ڕوانه‌ ببیندرێ و هێڵه‌كان ڕوونتربن
به ته‌نیا ده‌نكه هێلێك بشكێنه ناو
چاپه‌ست و ئاگری حه‌سره‌تێكی كۆن خۆشكه
به‌ سه‌د هه‌زار زمان قسه‌ ده‌كات
بابه‌گوڕگوڕ دايكى دووگیان به‌ كوڕ كوڕی له‌بارچوو
شه‌رابێكی به‌ تێكشكاوی خه‌وتوو
ئه‌سپی خولیا یاڵی یه‌كپارچه‌ بریسكه‌یه‌ و به‌ئاگای دێنێ
ده‌یخاته‌ دڵی هەموو خاوەن پرسەیەك
ده‌ركه‌وتن دێت و ده‌بێته خاوه‌نی ئاگری پاگژكراوه‌
ئومێد له هێڵه‌كانی ئه‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕت ده‌ڕژێنه
ناویه‌ك و له‌ بۆنی گوڵ ناترسی
مشتێك گه‌نم له‌بن كووپه‌ی ماڵ ده‌چێنیت
زانیت چی له بیرخۆت ببه‌یته‌وه
چیش به‌بیر خۆت بهێنیته‌وه
دوورییه‌ك وه‌ك ساده‌یی گوێت لێ ده‌گرێ
له‌ناو چاوتروو‌كان وه‌رت ده‌گرێ و ده‌تباته ماڵێك
به‌خته‌وه‌ری تێدا نووستوون و ته‌زووڕێژێك له‌ ڕاسپارده‌
ڕژاوه‌ته‌ ئه‌و سندووقه‌ی ناڵه‌ و لاوانه‌وه‌ی دایكانی پاراستووه‌
جانتاكه‌ت له شانت داگره و كه‌لوپه‌لی پێویست جیابكه‌ره‌وه
دوودڵ به‌سه‌ر پرددا‌ مه‌وه‌سته‌
تكا ده‌كه‌م په‌له‌ بكه‌ كاتژمێر بخوێنه‌وه‌ و بپه‌ڕه‌وه‌
كیژانمان كه‌زییان به‌ ئاڵای
به‌ سێبه‌ر و هه‌تاوی تۆوه‌ ده‌نووسێنن
له‌ ئاواز و یه‌كه‌م ته‌زووی دره‌وشانه‌وه‌دا نقوومن
كه‌وان ده‌شكێن و تیر ده‌كه‌ونه‌ خوارێ
فه‌رمانێك له‌ باڵدا ده‌نگ هه‌ڵدێنێ
له‌قله‌ق له‌ هه‌ولێر هه‌ڵفڕه‌
دڵه‌ڕاوكێت هه‌رگیز دوایی نایه‌ت
زێد ناوكی‌ سێوێكه‌ میوه‌ی تر هه‌وێن ده‌كا
وه‌ك منداڵ گه‌وره‌ ده‌بێ و چیاش
لانه‌ی كه‌روێشكی گۆشتنه‌
دیواری ره‌ش نییه‌
كاتێك خه‌ریكین ته‌ماشا ده‌كه‌ین
مردن به‌لاماندا تێپه‌ڕیبوو
مانگیش لەسەر كانیی په‌یام و ئیلهام خەوتووە
ڕوخساری جه‌ربه‌زه‌یه‌كه‌ لەسەر په‌رداخی پڕی به‌رزكراوه‌ دێتە دەنگ
دەیەوێ هه‌موو ئه‌وانه‌ ببینێ به‌ر له‌و مردوون
* * *
ئه‌ی مۆزه‌خانه‌ و شه‌مێ و مۆمێ
ڕسكان له‌ گوڵه‌ئه‌ستێره‌ی هه‌مووان و
مه‌ند و كه‌مدووی خه‌مڵین و
هۆگری ئه‌زه‌لی و
تاجی ره‌نگ و شێوه‌ گرتوو
كاتی هاتووه‌
ده‌شتایییه‌ك كه‌ خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه‌
له‌ خۆی دڵنیابێ و وشه‌ به‌ وشه‌
سه‌روه‌ریی په‌روه‌رده‌ بكا و كۆیله‌كان بكڕێته‌وه‌
چیا به‌ هه‌ڵدێر كۆتایی نایه‌
تفه‌نگی دووربیندار تانه‌ی له‌سه‌ر چاوه‌
ئاوازی تایبه‌تی نییه‌
ئه‌سپی خولیا سواری گه‌یاند و زه‌وی فراوانتر بوو

كانوونی یه‌كه‌می 2018 هه‌و‌لێر




دەقی تەمەن / ٣٤.. ناڵە حەسەن

١
لە شەوێکی خامۆش
خامۆش وەک خەوتنی
ژێر کەپرەکانی مردن
بە شازادەیەکی ڕووتی
نێو کۆشکە شووشەبەندەکانی شیعرم گوت / ئەی شازادە
تۆ دەتوانی لەسەر جەستەی خۆت لە خاچم دەی
ئەویش گوتی / ئەی شاعیرە ڕۆژهەڵاتییەکە
من دەمێکە لەسەر جەستەی خۆم لەخاچم داوی
بەڵام حەیف / کەتا ئێستا پێت نەزانیوە …!
٢
ئاوێنە تاریکەکانی شەوم شکاندن
چونکە وێنەکانی تۆیان تەلخ
پێشان دەدا
ئێستا من
لەناو ئاوێنەکانی خۆرەتاودا
سەیری تۆ دەکەم
لەوێدا
سەماو جوانییەکانی ڕوخسارت
کتومت وەک خۆیان دەردەکەون
٣
خاڵخاڵۆکە خاڵنەخشینەکەی خەونەکانم
لەنێو لەپی دەستەکانت خەوتووە
پەنجەرەکانی دڵت مەکەرەوە بۆ ڕەشەبا و
نینۆکەکانیشت
بە ڕەنگەکانی نیو تابلۆکانی مردن ڕەنگ مەکە
لێگەڕێ با
خاڵخاڵۆکەی خەونەکانم / خەون
بە دونیایەکیتر و
بە ژیانێکی تر و
بە زەمەنێکی زێڕینی ڕووناکەوە ببینێ
٤
من کەسێکم
بە چەندین هەوراز و نشێو تێپەڕیوم
بەسەرپشتی شەپۆلەکان بازمداوە و
بەنێو خەرەندە چڕەکانی ئایدیۆلۆژیاکاندا
چوومەتە خوارەوە
لەنێو چوارچێوەیەکی دیوار ئەستوور
بۆ زەمەنێکی دوور و درێژ ماومەتەوە
لەوێدا بێئاگا لە خۆم
بە قووڵایی سییەکانم
قومم لە جگەرەی دۆگمایی داوە
هەمیشەش / تابلۆی نائومێدییەکانم
بە درەختی تەنیشت ڕێگاگان هەڵواسیوە
جارجارەش خۆم داوەتە
بەر بارانی عەبەسییەت و وجودییەت
بەڵام بەوە دڵخۆش و دڵفرازم کە
بۆ تەنها جارێک و چرکەیەکیش
پەنجەکانم بە تەنییە ڕەشەکەی
دەورەی مەنجەڵە گەورەکەی
دانووی ڕەشبینی ڕەشنەکردووە
دەستم لە چارۆگەی خەونەکانم و
لە پشدێنی ژیان بەرنەداوە …!
٥
وەک گۆزەیەکی بەر باران
پڕم لە بێدەنگی
بێدەنگیم پڕە لە گەردەلوول
گەردەلوولی عەشقم
پڕە لە پشکۆ
پشکۆی خەونەکانیشم
ئاوسن بە تۆ …!

٦
چ خەیاڵێکی کوشندە و مەرگئامێزە
کاتێک لە نیشتیمانی من
فریشتەکان دەبن بە شەیتان و
شەیتانەکانیش بە فریشتە
منیش وەک شاعیرێکی نەفرەت لێکراو و
وەک ئادەمێکی لە بەهەشت دەرکراو
دەبێ تائەبەد
غوربەت بکەم بە ماڵی هەمیشەییم و
هەر لەوێشدا سەر بنێمەوە
٧
بۆ بینینی ڕووناکی لە درزێکەوە
تەمەنێک لە نێو
شەوەزەنگە تاریکەکان ماومەتەوە
بە گلۆرە و داوە ڕەنگاوڕەنگەکانی عەشق
دەیەها مافووری ڕەنگینم بۆت نەخشاندووە
تا بەنەرمی بەسەریا بڕۆیت و
ژیانیش لەگەڵ لەنجەو لارت
جوانتر و ئیرۆسیانەتر بدرەوشێتەوە
٨
وەتەرەکانی دڵم
هێندە گۆرانی
بۆ مرۆڤە بەشمەینەتیەکان و
عاشقە نامورادەکان پێ ژەنراوە
وەک دارتەلی کارەبای گەرەکەکەمان ماندووە
ماندوو ماندوو ماندوو
ناوە ناوەش بە شریخەیەکی شێتانەوە شۆت دەکات و
کەسێکیش نییە بیت چاکی بکاتەوە
هێندە نەبێ جاروبار
کۆڵارەی دەستی منداڵە پێخاوسەکان و
کۆترە شینکە کێوییەکان
بە ئارامی لەسەری دەنیشنەوە …!
٩
من ناتوانم لە هیچ شوێنێ ئۆقرە بگرم
هەر دەبێ / بڕۆم و برۆم و بڕۆم
چونکە / لە هەوڵەکانم بەو هاوکێشەیە گەیشتم
پڕم لەتۆ و بەتاڵبوومەوە لە خۆم … !
١٠
جوانیت لە چێژی ئەو دەقە شیعرییانە دەچێت
کە / سەرکەشانە و سەرچڵانە سەرمەستم دەکەن
شیرینی گوفت و ڕوخساریشت
لە هەنگوینەکەی لای خۆمان
ئەی شێتۆکە نیگا شەبەنگییەکەی نێو شەوەکانی خەیاڵم
١١
هێندە گوتم
تۆ لەنێو قووڵایی دڵم دای
تا / قافی قووڵایی و دالی دڵم
بوون بە دوو پیتە تۆخەکانی
ئەو مرۆڤە ( ق ە ل ە ن د ە ر )ە ی
ئێستا لەنێو قووڵاییەکانی
دۆزەخی عەشق دا دەسووتێ …!
١٢
غەریبی
وەک کاغەزێکیی گەچراو وایە
فڕێدرابێتە سەر گوفەکەکانی ژیان
من لەسەر ڕووی ئەم کاغەزە گەچراوانە
هەمیشە /
وێنە شێواوەکانی خۆم دەبینمەوە
١٣
هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە
کە ڕۆژێک دێ
ژەنگی تیشکەکانی ڕووناکی
لەنیو چاوەکانم کۆدەبنەوە و
خۆڵەمێشی خەونە خەنەییەکانیشم
بیناییم لێڵ دەکەن
هەور هەموو جەستە وشکهەڵاتووەکەم دادەپۆشێ و
خۆرەتاویش لەودیو جەستەی ئەستێرە ڕەشەکانەوە
خۆی لێم دەشارێتەوە

١٤
ژیان هێندە ناشیرین بووە
من لە هێماکانی تاریکی
ڕۆشنتر تێدەگەم
ئەو شاعیرەشم ماوەیەکە
بە ڕێنووسە ڕەش ڕەشەکانی
تاریکی دەنووسم
بۆیە / هەرکاتێک منت لێ ونبوو
لەنیو تاریکایی هەورە ڕەشەکان و
لەنێو سێبەرەکانی خۆت دا
بەدوای مندا بگەرێ …!
١٥
لەنێو خەیاڵ و بیرکردنەوەکانم دا
بەدوای فۆرمێکی تردا دەگەڕێم بۆ عەشق
کە لە ژێر ڕۆشنایی مانیفێستێکی شین
بەختەوەری گالیسکەیەک بێت بۆ ژیان و
ژیانیش شکۆفەیەکی پرشنگی بێت بۆ جوانی
کات بە هێلێکی بازنەیی نەسووڕێتەوە و
خەونیش لەنێو دەفتەرێکی نارنجی
بە قەڵەمی ئاگر بنووسرێتەوە
مرۆڤەکان ( شاعیرانە بژین ) و
شیعریش
بۆ خۆرەتاو خۆی رووت بکاتەوە
گەردوونیش وەک زەردەخەنەی
سەر ڕوخساری گوڵەگەنم
سەمفۆنیایەکی نوێ بێت بۆ خۆشەویستی …!

                                                    بەفرانباری ٢٠٢٣



پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵوەشێتەوە.. عوسمان حاجی مارف

ئەو نوسراوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە بە واژۆی چەند ئەندامێکی ئەو ئەنجومەنە بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی ئەو مشتومڕەی لەنێوان چالاکەوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئیسلامیەکان کە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تری هەرێم لە ئارادایە دەربارەی جەندەر، ئەوە دەسەلمێنێت ئەو ئەندامانەی ئەنجومەن کە نوسراوێکی لەو چەشنەیان واژۆ کردووە، لەلایەک خەریکن زیادەڕەوی لە سنوری دەسەڵاتی کاری خۆیاندا دەکەن، لەلایەکی تریشەوە دەبنە هۆکاری گێرەشێوێنی و نمونەی پێشێلکردنی ئازادی بیروڕا.
بەجیا لەوەی نوسراوەکەیان نابەجێ و نایاساییەو هەتا دەرچوونیشە لە سنوری کاری خۆیان، لەهەمانکاتدا بەو کارە نایاساییە دەیانەوێت لە ڕێگای ئەو نوسراوەوە فەزایەکی کۆنەپەرستی بەسەر شاری سلێمانیدا بسەپێنن و مشتومری ئازاد بەبنبەست بگەیەنن. واتە ئەو کەسانە شایانی ئەوەنین ئەندامی ئەنجومەنی سلێمانی بن، چونکە لەبری ئەوەی خەریکی کاروباری بەڕێوەبردنی پارێزگای سلێمانی بن، بە ویست و ئارەزو و بەپێی بۆچوونی خۆیان دەیانەوێت نوسراوو بڕیارو یاسا بڵاوکەنەوە، هەر بەو شێوەیەش هەوڵئەدەن دەرگای ئازادی و چالاکی بیروڕای جیاواز ببەستن.
سەرەتا هەواڵەکە وەها بڵاوبوەوە کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی لەسەر وەستانی مشتومرو قسەوباس لەسەر جەندەر دەرکردووە، دواتر ڕونکردنەوەیەک بڵاوکرایەوە کە ئەوە “تەنها نوسراوێکە لە لایەن چەند کەسێکەوە واژۆ کراوە، بەڵام بۆئەوەی ببێتە بڕیار، دەبێت لەکۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەندا دەنگدانی لەسەر بدرێت”.
بەجیا لەوەی هەڵوێست و بۆچونی من چیە لە بەرامبەر پێکهاتەی پارێزگا و ئەنجومەنەکەیان لەسایەی دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتیدا، بەڵام لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو ڕونکردنەوەیە، پێویستە ئەوە بۆ تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن ڕۆشنبێت، کە پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەچوارچێوەی پێکهاتەی خۆشیاندا، دەزگایەکی جێبەجێکەرن و بەشێکن لەوەزارەتی ناوخۆ، واتە نە پارێزگا و نە ئەنجومەنەکەی و نە وەزارەتی ناوخۆش ڕێگەپێدراو نین بڕیارو یاسایەک دەربکەن باز بەسەر دەستورو یاسایەکەیاندا بدەن کە لەپەرلەماندا پەسەندکرابێت. ڕاستە هەرێم لەئێستادا دەستوری نیە، بەڵام هیچ بەندویاسا و ڕێسایەکیش پەسەند نەکراوە لەلایەن پەرلەمانەکەیانەوە کە سنور بۆ ئازادی سیاسی و ئازادی بیروڕاو مشتومر دانرابێت. بۆیە هەرلەوچوارچێوەیەی کاروباری بەرێوەبەرایەتی خۆشیاندا بێت، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بەهیچ جۆرێک بۆیان نیە نوسراوێکی لەوچەشنە بخەنە ناو کۆبونەوەو دەنگدانەوە.
هەڵبەتە خولقاندنی دۆخێکی لەم چەشنە بە واژۆی کەسانێک لەسەر نوسراوێک و بەڕونکردنەوەیەکی ناڕۆشنەوە کە لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنەکەوە بڵاوکراوەتەوە، بەشێکە لەچۆنیەتی پێکهاتەو بێسەروبەری و ئەو گێژاوەی حکومەتی هەرێم دەرگیریەتی لە بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەت و کۆمەڵگادا.
هەرێمی کوردستان نەیتوانیوەو ناتوانێ لە چوارچێوەی دوو زۆنی زەردو سەوزو دەسەڵاتی بنەماڵە بێتە دەرەوەو هیچ دەزگاو دامەزراوەیەکیش بەجیا لەوەی بەهیچ جۆرێک لەخزمەتی خەڵکدا نیە، لەهەمانکاتدا لەچواچێوەی یاساکانی خۆشیاندا ناڕوات بەڕێوە. بۆیە کەسانێک بەناوی ئەنجومەنەوە فرسەت دەهێنن ئەوەی خۆیان مەبەستیانە بۆ کۆتاییهێنان بەو مشتومڕە بە قازانجی سیاسەتی ئەو حزب و لایەنەیە کە کاری بۆ دەکەن، وەکو نوسراوێکی “فەرمی” کە وەڵام بەنیازی خۆیان ئەداتەوە واژۆ بکەن، دواتریش ڕێگایەکی بۆ پەیدا دەکەن بیکەنە بڕیار.
بۆیە دەکرێ پێشنیاری ئەوەیان بۆ بکەین گەر وەک چاکسازیەکێش بێت لەئێستادا، پێویست دەکات هەرلایەنێکی دەسەڵاتداری پەیوەندیدار چۆن بەگونجاوی دەزانێت، متمانە لەو ئەنجومەنە وەرگرێتەوەو کاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگرێت و هەڵوەشێنێتەوە، دواتریش لەو چوارچێوەیەی کە خۆیان ئێستا کۆمەڵگە بەرێوەدەبەن هەڵبژاردنێک بکەن کە ئەندامانی هیچ حیزبێكی تێدانەبێت، دەنا لەراستیدا ئەوەی پێوویستەو دەبێ ئەنجام بدرێت نارەزایەتی جەماوەری و ئامادەیی دەورو دەخالەتی راستەوخۆی خەڵکە کە تەواوی دەمودەزگاو پێکهاتە و حکومەتەکەیان راماڵێت، لە رێگەی ئاڵوگۆرێکی ریشەییەوە دەسەڵاتێک دامەزرێنرێت نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک بێت.




(من)ـایه‌تی له‌ تۆغیانی هه‌ڵكه‌وتنیدا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ

خه‌یاڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێ له‌وه‌ته‌ی ئاده‌مزاد قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی بژێوی به‌جێ هێشتووه‌ و گه‌یوه‌ته‌ قۆناغی جێگیربوون و عاقڵی به‌ پاوان و پاوانخوازی شكاوه‌ ، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی منایه‌تی تێدا بزوتووه‌..

با شاش نه‌چین ، مه‌به‌ست لێره‌ هه‌ر ئه‌و (منایه‌تی)یه‌ ‌‌ نییه‌ كه‌ بیریارانی چه‌پ و ڕاست لێكیان داوه‌ته‌وه‌ ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی باس له‌ دڵتاریكی و كینه‌جوویی و چزوو وه‌شێنی و فشار پێكهێنانه‌ به‌ خۆدیده‌یی و هه‌موو ئه‌و ده‌رگا و بانه‌ ئاشكرا و نهێنییانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ری.

ئێستا منایه‌تی به‌ هه‌ڵپه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌شه‌نه‌ی كردووه ‌، ده‌رفه‌تی لێكهه‌ڵاوێردنی نه‌وه‌كانیشی وێكهێناوه‌ته‌وه‌ ، تۆ ده‌توانی (منایه‌تی) چۆن له‌ به‌ناو ته‌مه‌ندا چوویه‌كدا ببینی ، ئاوه‌هاش له‌ تۆلازێكی هه‌رزه‌كار ، له‌ گه‌نجێكی كامڵدا هه‌ست پێ بكه‌ی..

با خه‌یاڵمان دوور نه‌ڕوا كه‌ له‌وه‌ حاڵی نین به‌شێكی ڕواڵه‌تی پێشكه‌وتن له‌خۆ خوێندنه‌وه‌دایه‌ كه‌ ڕه‌گه‌زی كێبه‌ركێ و ململانێ دروست ده‌كا و ئیكسیری پێشكه‌وتنه‌ ، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه‌ش كه‌ ده‌گاته‌ سنووری به‌خۆوه‌ژییه‌تی و حیساب نه‌كردنی به‌رامبه‌ر ته‌نانه‌ت له‌وه‌نده‌ی له‌ توخمی ئاده‌میایه‌‌تیدا كۆده‌بنه‌وه ‌، شیرازه‌ی ژیان له‌ باڵ یه‌ك ده‌ردێنێ ، بنیاده‌م ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ جوانه‌ ، له‌ باتی ئه‌وه‌ی ببێته‌ كانگه‌ی كۆڕگه‌رمی و جوانیی ژیان و دره‌وشانه‌وه‌ی ، زۆر له‌و گیانه‌وه‌رانه‌ دڕنده‌تر ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك ئاده‌می و مرۆڤ به‌ دڕنده‌یان ناو ده‌به‌ین هه‌ر ئه‌و منایه‌تیه‌شه‌ ‌ له‌ به‌ته‌نێی و یه‌ك یه‌ك ژیاندا سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ و ڕاده‌ی ئه‌م په‌ڕی )عه‌داله‌ت)یش به‌ زیندووی چاوان ده‌نێژێ ، به‌و ئاسته‌ی )منایه‌تی) خودی خۆیشی له‌بیر ده‌باته‌وه‌ ، ئینجا تۆ بیری لێ بكه‌وه‌..
ئه‌وه‌ش تیوراندن و پرسیارپێچكردن نییه ‌، دیارده‌یه‌كه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سرووشتی ئاده‌مزادیشدا بێ ، هیچ وه‌ختێك وه‌ك ئێستا دیار و هه‌ڵكه‌وتوو دوور له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ویژدان په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه‌ ‌، به‌و چه‌شنه‌ هه‌موو چین و توێژ و ئاست و وه‌چه‌ جیاوازه‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌..
هیچ وه‌ختێكیش به‌و جۆره‌ ئاسۆی به‌ نادیاری نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ و به‌ لێڵی ده‌رنه‌خستووه .‌
لێره‌ڕا ده‌خوازێ تا ئاسۆمان به‌دوایی لێ ون نه‌بووه‌ بڕیار بده‌ین به‌ هه‌ر ڕاده‌یه‌كی وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ری كۆك ده‌بین پێكه‌وه‌ بین..
با تاقیی بكه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێ .




بیرەوەریيەکانی فەقێیەکی گومڕا-(48).. شەماڵ بارەوانی

بەشی چل و هەشت

کاکە مەلا لەخەمی برا موسڵمانەکانیەتی، یان گیرفانەکەی خۆی..!؟

لەبەشەکانی پێشوو ئاماژەم بەوەکرد کە لە کاتی خوێندنی ئیسلامی و سەردەمی حوجرە و ژیانی فەقێیاتیم دا، هەموو ساڵێک مانگی ڕەمەزانێ، بە مەبەستی مەلایەتی ڕەمەزانێ، هەرساڵە و دەچوومە گوندەکی.

کەم وابوو دوو ساڵ لەهەمان دێی پێشووتر دووبارە ببمەوە بە مەلای ڕەمەزانێ. جا هەر کە دەڕۆیشتمە هەر دێیەکی تازە، زۆر زوو کۆمەڵە هەرزەکاری وەک خۆم دەم ڕووت و بێ ئەزموون لێم خڕ دەبوونەوە و دەبووين بە برا و برادەری گیانی بە گیانی و تا ڕۆژی جێژنەی، گەلێک جار لە مزگەوت شەو ڕۆژ پێکەوە دەماینەوە.

ئەوە ساڵەکی چوومه دەشتی کەندێناوە و لای دیبەگەی. عەیب نەبیت هێندەی دەمهێنا و دەمبرد و بیرم لێیدەکردەوە، قەت بڕوام نەدەکرد دێیەکی چەور بیت و زەکات و خێر و سەرفیترەیەکی وای تێدا وەربگرم، جێگای دڵ خۆشی و ڕەزامەندیم بێت.

گوتم دەبیت شتەکی بکەم، تا لەو خەم و قەڵەقیە ڕزگارم بیت و لۆم یەکلایی ببیتەوە، بزانم چەندی وەردەگرم بۆ ئەم ساڵ.

ئەگەر وانەکەم، ئەوە دڵم شەق دەبات.

بۆ ئەو مەبەستە فێڵ و تاکتیکێکم دۆزییەوە.

بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەم و گەیشتن بە ئەنجامێکی جا دڵ خۆشکەربێت، یان، خوا نەخواستە بێزارکەر و ماڵوێران کەربێت، دەبیت زوو ئەو کارە بکەم و ئەوە یەکلایی بکەمەوە.

خێرا به دەرفەتم دەزانی و قەڵەم و وەرەقەیەکم دەرهێناو دەمگوت: یەلە دەی لۆم بڵێن چەند خێزان و نەفەر لەو گوندەیەی هەن؟ ئینجا بە حاسیبەی ماڵ بە ماڵ و خێزان بە خێزان و نەفەر بە نەفەر جوان جوان لێکمان دەدایەوە.

(هەندە جاریش و لەهەندەک دێ، خۆم به تەنها ماڵەکانم دەژمارد و هەرماڵەی بە تەخمینی خۆم بەسەر چەند کەسێکم دابەشدەکرد و پارەکەم لێکدەدایەوە)هەرکە لێیان دەپرسیم و دەیانگوت: ئەو حیسابات و کیتاباتەت لۆچیە مامۆستا؟ دەمگوت لۆ ئەوەی بزانم براو خوشکە موسڵمانەکانم چەندن. دڵخۆشم که دەبینم ئومەتی موحەمەدی لە زیادبووندان.

ئەی نەتان بیستووە پەیامبەرمان چەندە گرنگی بەو بابەتە داوە و هەمیشە دەیگوت(تزوجوا فإني مكاثر بكم الأمم،) و چەندە لە خەمی ئەوەیدابوو، ڕێژەی ئومەتەکەی بەردەوام هەر لەزۆری و هەڵکشان و گەشەدابیت.

ئای ئەو هەرزەکارانە چەندە گوناح و دڵپاک و خەشیم و بەستەزمان بوون و چەند زوو و خێرا هەرچیم بگووتبا، وەکوو کەلامی خوا و ئایەتی قورئان و فەرموودەی پێغەمبەری لێیان وەردەگرتم!

ئەوجە با سەرتان نەیەشێم و لە کورتی بیبڕمەوە، جاکاتێک حیساب و کیتابەکەمان تەواو دەبوو،

گەر ژمارەیان کەم بوایە، جەوم سفر دەبوو و بێ تاقەتی و بێزاری هەموو بوونی دادەگرتم و لە داخان دەهری دەبووم و ئیمان لەکەلەما نەدەما.

دەمزانی زەکات و سەرفیترەی ئەوساڵیشم فت.

دووبارە بێ شانسی ڕووی تێکردمەوە و قوڕم بەسەری وەربوو و داهاتی ئەو ساڵەیشم هیچی وا نابێت، کە شایەنی دڵ خۆشی و باس کردن بێت.

جا لەگەڵ برادەرە فەقێیەکانی دیکەشم، کەهەر یەکەو بەسەر دێیەکی دابەش ببوون، بەردەوام لەسەر خەت بووم، بە تایبەتی کاتی زەکات و سەرفیترە دانێ، عەیب نەبیت، بە تەلەفۆن هەواڵی یەکتری و دۆخەکەمان دەپرسی و دەمانگوت: دێیەکەت چەورە؟ خەڵکەکەی سەخی و دەست کراوەن؟ ئەمڕۆ چەندت وەرگرت؟.




فەلسەفەی ئەرەبی-ئیسلامی.. گێرت هێندریش.. کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە

نوێپلاتۆنییە مەزنەکانى خۆرهەڵات: ئەلفارابى و ئیبن سینا

فەلسەفەى ئەرەبى-ئیسلامى لە کۆتایى سەدەى نۆیەمى زایینیدا دێتە نێو قۆناغێکى نوێوە. ئێستا سەردەمى وەرگێڕانەکان تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایى پێهێنرا بوو و فەلسەفە لەسەر بناغەی ئەو بابەتە وەرگێڕراوانە ئەدگارێکی سەربەخۆی وەرگرت: ئێستا هەوڵ دەدرا بەرهەمەکانی وەرگرتنی (ڕێسەپسیۆنى) ئەنتیکە ڕێکبخرێن و بە توخمە پێوارەییەکانى ئایین تێکهەڵکێش بکرێن. فەلسەفەى پێشین بەزۆریى ناتەواو بوو، جا گەرچى لە هەندێک ڕەوشی تایبەتیدا پرشنگدار بوو و هاوشێوەى ئایینى شێوەوەرگر هەستى بەدووداگەڕانێک بێدار دەکاتەوە، وەلێ فەلسەفەى دواى ئەو بە پێچەوانەوە دەرچەیەکی یەکانەیی هەیە. ئەم دەرچەیە وایدادەنێت کە هزرى پلاتۆن و ئەڕیستۆتێلیس لە پرنسیپدا یەکدەگرنەوە، ئەوەش بە فۆرمولەکراوى لە نوێپلاتۆنیزمدا دەبینێتەوە. نوێپلاتۆنیزم گریمانەی “یەک”ى (ئەلئەحەدی – و) سەرەتایی دەکات وەک بنەڕەتی جیهان، وەلێ ئەم تێزە هاوکات پنتى گەیاندنە بە ئایینى سروشیانەى ئیسلام و دەرفەت بۆ هێنانەگۆڕێی یەکێتییەک لە نێوان مەئریفەی فەلسەفەیی – کە بەڕێی ئاوەزەوە چێدەبێت – و ڕاستییەکانی ئاییندا – کە مرۆڤ وەک ئەزەلی لێیان تێدەگات – دەڕەخسێنێت. جێی سەرنجە ئێستا فەلسەفە بەم هەوڵە کامیلبوونى تاکەکەسییانەی مرۆڤ کە بە یاریدەی ئاوەز بەدیدەهێنرێت، وەک لەبرییەک دادەنێت بۆ “شێوازى ژیانى” (واتا بۆ “سیرە”ی) ترادیسیۆنیانەى پەیامهێن و لایەنگرەکانى کە وەک نموونە و پێوەر بۆ هەموو ئیمانداران دانرابوو و باڵادەستانی ئایینی پێشەنگی بوون. ئەوە بێ هۆ نییە کە ڕازى یەکێک لە نووسینەکانى خۆى ناو دەنێت “سیرە فەلسەفییە”، واتا شێوازى ژیانى فەلسەفەیی. ڕازى بەم نووسینە خۆى ئاگامەندانە لەو کۆنسێپتە دەپچڕێنێت کە گۆیا مرۆڤ ژیانێکى سەرکەوتووی پێبەدیدەهێنرێت گەر شوێن باڵادەستانی ئایینی بکەوێت، نەخێر، ڕازی لەبریى ئەوە هومانیزمێکى تاکەکەسی بە ڕێبەرایەتیی ئاوەز دەخوازێت. ئەم داواکارییە بوو بەهۆی ڕەخنەی توندی زانایانى ئایینی کە خۆیان بە پارێزەر و ڕاڤەکەرى “کۆنسێپتى سیرە” لە ڕۆشنایى ئایینى سروشییەوە دادەنا. جگە لەوە فەلسەفەى ئەرەبى-ئیسلامى سەرجەمی مەئریفە زانستییەکانى سەردەمەکەى بەکارهێنا، کەواتە نزیکەى پانتاییەکى ئێنسیکلۆپێدییانەى هەبوو، لەمەشدا دەگەڕێتەوە بۆ زەخیرەیەکى سەرچاوەى فەلسەفەیى و زانستیی زۆر دەوڵەمەندتر لەو زەخیرەیە کە لە ئەوروپاى کریستیانیدا هەبوو. فەلسەفە و زانست بەردەوام لەنێو چێوەى دامەزراوەکانى فێرکارى و توێژینەوەدا دەگۆڕران، بۆ نموونە لە “بەیت ئەلحیکمە”، وەلێ بەتایبەتى لەو جێیانە کە لایەنگرانى بەدەسەڵات و دەوڵەمەند دەیانپاراستن.
بێگومان فەلسەفەى ئەرەبى-ئیسلامى پەرچەکرداریشە لەسەر دۆخگۆڕییەکانى سەردەم. هەر لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین هەوڵى فارابى و ئیبن سینا، وەک نوێنەرە مەزنەکانى ئەو فەلسەفەیە، تا ڕادەیەک پابەند بە کەشى دۆخگۆڕیوى جیهانى ئیسلامییەوە ڕوونبکەینەوە: ئەوان هەوڵیان دا بۆ ئەوەی نوێپلاتۆنیانە ڕاڤەی فەلسەفەى ئەڕیستۆتێلى بکەن و بەم شێوەیە چارەیەک بۆ دەلاقەی سەرهەڵداوى نێوان هزرى ڕاسیۆنال و ئیمانى سروشى بدۆزنەوە. جیهانى “ئیسلامى” هەمیشە پتر گەلان و کولتوورانى دیکەى لە خۆ دەگرت، کشانى گەیشت بە ڕادەیەک کە ئیدی لە ئەوروپاوە بەقووڵی تا نێو ئاسیاو و ئەفریکا بڕی دەکرد، بەم ڕێیەشەوە توخمى ئەرەبی هەمیشە کەمتر دەبووەوە. گەرچی گەلانى دیکە و کولتوورە تایبەتییەکانیان بەئیسلامی کرابوون، سەرەڕای ئەوە هەمیشە پتر رۆڵى گرنگیان دەگێڕا. جگە لەوە هۆى پەرەسەندنى واتاى زانایانى ئایین، واتا ئولەماکان، کە لە دەستەبژێرانی شارییەوە پێگەیشتبوون و پەیوەندیشیان هێشتا هەر بەچڕی بەو دەستەبژێرانەوە مابووەوە، دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونى دەوڵەتى خەلافەت. سەردەمى مەزنە دەوڵەتێکى ئەرەبى-ئیسلامى بە سەنتەرێکەوە کە بەڕوونى پێناسە کرابێت، لە ڕووى سیاسییەوە کۆتایى پێهات و دەوڵەتانى ناوچەیى جێیان گرتەوە. هەروەها کۆچى پەرەسەندووى گەلە تورکییەکان کە مەزنە دەوڵەتى ئەرەبى-ئیسلامییان لە ناوچە کەنارییەکانەوە ناسەقامگیر کردبوو، رۆڵى خۆی لە لاوازکردنى دەوڵەتى خەلافەتدا گێڕا. ئەوجا جیهانى ئەرەبى-ئیسلامى لە ڕووى ئابوورى-جڤاکیشەوە بەنێو پرۆسەیەکى دۆخگۆڕیدا تێپەڕى. ئەو دەوڵەتانە کە بە جیابوونەوە لە خەلافەتەکەى بەغداد سەریان هەڵدا، بەزۆریى پشتیان بە سوپاى دەرەبەگان دەبەست؛ ئەوان مافى بەکارهێنانى زەوییان بۆ کشتیارى دەبەخشی تاکو بەو ڕێیەوە موچەی سەربازان و فەرماندەکانیان، هەروەها کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى، دابین بکەن، ئەمەش توێژى کشتیارە سەربەخۆکانی لاواز کرد، هەروەها کاریگەرییەکى ئەوتۆى نواند کە ئابووریی شارییانەى ڕووکردووە پارە و بازرگانى گوڕ ڕووەو دەرەبەگایەتى بسێنێت. تا ڕادەیەکى زۆر ئابووریى کشتیاریانەى گوزەراندابینکەر جێى ئابووریى پێشینى بازرگانى و مانوفاکتورى گرتەوە، بەمەش کۆتایى بە گۆڕانیک هێنا کە پاش چەند سەدەیەک لە ئەوروپا، لە شارەکانى ئیتالیا و فلاندریادا، بوو بە ڕێخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانى جڤاکی بۆرژوازى-سەرمایەگەرى. بێگومان لە کۆنتێکستى ئیسلامیدا هەمیشە سەرلەنوێ سەردەمانى گەشانەوەى ناوچەیى دەهاتنەوە گۆڕێ کە تەنانەت واتاى ئابوورییان هەبوو، وەلێ مۆرکى ئەو سەردەمە بەگشتى بریتی بوو لە تەنگژەیەکى ئابوورى و جڤاکى و سیاسى کە هەروەها لە ڕەوشە هەنووکەییە سەختبۆوەکانى دێباتى هزریشدا خۆی نواند. سەرهەڵدانی بەردەوام بەهێزتربووی ئۆرتۆدۆکسییەکى ئایینى و لەتەکیدا کاریگەریی جڤاکییانەی زۆرتری نوێنەرەکانی، پتر فەزاى ئازادیان بۆ زانستەکان و فەلسەفە تەسککردەوە.

ئەلفارابى

ژیانى ئەبو نەسر محەمەد ئیبن تەرهان ئیبن ئوزلوغ ئەلفارابى (نزیکەى 870 تا نزیکەی 951) وێنەى ئەم گۆڕانانە دەداتەوە. ڕەچەڵەکى فارابى نەدەگەڕایەوە بۆ سەنتەرەکانى جیهانى ئیسلامى: بۆ بەغداد یان لایەنی کەم بۆ وڵاتى کولتووریى دێرینی فارس، بەڵکو دەگەڕایەوە بۆ ئەوپەڕى چێوەى ناوچەى دەسەڵاداریى ئیسلامى. ئەو لە فاراب هاتە جیهانەوە کە دەکەوتە سەر کەنارەکانى ڕوبارى سیر دەریا لە باکورى ڕۆژئاواى تەشکەند لە کازاخستانى ئەمڕۆ. باوکى فارابی ئەفسەرى میرنشینی سامانییەکان بوو کە هۆزە تورکییەکانى کارلوک و ئۆگوزى لەوێ نیشتەجێ کردبوو و ئەوانیش لەباتی ئەوە دەبوو وڵاتەکە لە هێرشى گەلە دەشتەکییەکان بپارێزن. پێدەچێت باوکى فارابى بە ڕەچەڵەک بگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانى تورکڕەگەزى ئەو وڵاتە و یەکەم کەسى خانەوادەکەى بووبێت کە بڕواى بە ئیسلام هێنابێت. زمانى دایکی فارابى دیالێکتێکى تورکى بوو، ئەو هەروەها زمانى فارسیشى دەزانى. ئەو درەنگتر فێرى زمانى ئەرەبى بوو کە زمانى باڵاى دەوڵەتە ئیسلامییەکان و هاوکات زمانى فەلسەفە و زانستەکان بوو. فارابى سەرەتاى سەدەى دەیەم ڕۆیشت بۆ بەغداد و حەرران و بوو بە فێرخوازى زانایانى کریستیانی، بۆ نموونە یوحەننا ئیبن حەیلان (910 مردووە) و (بەگوێرەى هەندێک سەرچاوە) ئەبو بیشر ماتتا ئیبن یونیس (940 مردووە). جگە لەوە فارابى وەک پزیشک پێگەیەنرا، وەلێ بە پێچەوانەى ڕازى و ئیبن سیناوە هەرگیز ئەم پیشەیەى پراکتیزە نەکرد، چونکە پزیشکی بە دیدی ئەو “پیشەى دەستى” بوو، بۆیە وەک زانستێک بۆ توێژینەوە لە ڕاستى نەیدەبینی. تەنیا تیۆریى پەتى توانای بە مرۆڤ دەدا لە ڕاستی بتوێژێتەوە. ئەمە بە هەمان شێوە موزیکیشى دەگرتەوە. گەرچى فارابى بە موزیکییەکى ئاستباڵا دادەنرا، لەم بوارەشدا بە نووسینى “کتێبى مەزن لەبارەی موزیک” وەک یەکێک لە واتادارترین تیۆریارانى موزیک لە جیهانى ئیسلامیدا دەرکەوت، سەرەڕای ئەوە توانستەکانى خۆى نەکرد بە پیشە. فارابى بەگشتى لە بەغداد ژیانێکى سادە و دوورەپەرێزی بەسەربرد، بۆیە هیچ سەرچاوەیەکى هاوچەرخى یان درەنگتر زانیاریی زۆری سەبارەت بە ژیانى ئەو نییە. وەک دەگێڕرێتەوە، ئەو گوزەرانی خۆی وەک پاسەوانى باخچەیەک دابین کردووە، ئەم کارەشى گۆیا هەڵبژاردووە، چونکە کاری شەوانە دەرفەتی بۆ ڕەخساندووە کە بپەرژێتە سەر هزرین بەئارامی. ئەم جۆرە چیرۆکانە تێڕوانینێکى ئەوتۆیان سەبارەت بە فارابى هێنایە گۆڕێ کە گۆیا ئەو دانایەکى سادە و پشتکردووە جیهان بووە و ڕێى نەداوە بخزێنرێتە نێو ناکۆکییە جڤاکییەکانى سەردەمەکەیەوە. وەلێ ئەوەی ڕاستی بێت فەلسەفەى فارابى زۆر ڕوونتر لە فەلسەفەى پێشین ئاوێنەى وەرچەرخانە جڤاکییەکانە.

لە سەدەی دەیەمدا بۆ یەکەم جار بەفراوانی دانوستانی ئەوە کرا کە داخۆ کولتووری گریکی، کەواتە کولتوورێکی “نامۆ”، چیی پێ بێت بیدات بە کولتووری ئیسلامی و داخۆ ئەو کولتوورە لادان نەبێت لە ئیسلامی پاکژ کە گەرەکە ترۆپکی کولتووری مرۆڤایەتی بێت. ئەم گرنگیدانە نوێیە بە “پاکژێتی” و “خاڵسێتی” ی ئیسلام پەرچەکردارە لەسەر تەنگژەی بەردەوامی سیاسی و جڤاکییانەی دەوڵەتی خەلافەت. خەلیفە بوو بوو بە بووکەسەماکەرەی فەرماندە سەربازی و خانەوادە بەگزادییەکان، بەوەش ئەو، وەک پارێزەری ئیمانی پەتی، لە چاوی موسڵماناندا مافی ڕێبەریکردنی ئوممەی ئیسلامیی لەدەستدابوو. “گەڕانەوە بۆ ڕیشەکان” (واتا بۆ ئاییندارییەکی خاڵس) وەک بناغەی زاڵبوون بەسەر تەنگژەیەکی جڤاکیدا، لەو کاتە بەدوواوە تا ئەمڕۆ وەک کۆنستانێکی (نەگۆڕێکی) مێژووی ئیسلامی ماوەتەوە. گەڕانەوەکە لە سەدەی دەیەمدا ئاماژە بۆ پەڕگەیەک دەدات لە نێوان دوو بەرەدا: کولتوورێکی زانین کە هاوکات بۆ هزرینی فەلەسەفەییش کراوەیە، هەروەها پەرچەکردارێکی جڤاکی-سیاسی وەک هەڕەشەیەک لەسەر کەلاخستنی فەلسەفە.

ئەوە هیچ جێى سوڕمان نییە کە فارابى بەغدادى بەجێهێشت و لە جێى دی کەوتە گەڕان بۆ چاودێری و دەستى پارێزەرى دەسەڵاتدارێک، ئەوەشی لە ئالێپۆ (حەلەب) لاى سەیف ئەلدەولە بینییەوە کە دەسەڵاتدارى دەوڵەتى ئەرەبیى حەمدانییەکان بوو. ئەم دەسەڵاتدارە لەنێو کەشێکى کراوەدا بۆ هونەر و زانست هەندێک لە بەواتاترین زانا و هەڵبەستڤانانی لە دەورى خۆى کۆکردەوە، فارابیش یەکێک بوو لەوان. کاتێک فارابى ساڵى 950 یان 951 مرد، وەک دەگۆترێت، سەیف ئەلدەولە مەرگگۆتارى ناشتنەکەى لە دیمەشق خوێندەوە. وەلێ هیچ گومانى تێدا نییە کە نوێنەرانى ئولەما خۆیان بەئاشکرا لە ناشتنى ئەو بەدوور گرت. پاش مەرگى فارابى شتێکى هاوشێوەى “فێرگە”یەکى فەلسەفەکەى هاتە ئاراوە و لە نێویدا بەتایبەتى ئەرەبە کریستیانییەکان چالاک بوون، ئەوەش بە چەشنێک کە هەر یەکەیان بەجیا و بە دەرخستنی خۆیی کەوتە داڕشتن و پتر گۆڕاندان بە هزرى فارابی. هەندێکی ئەو زانایانە بریتى بوون لە یەحیا ئیبن ئادى (893-974)، ئەبو سولەیمان ئەلسیجیستانى (913-988)، یوسف ئەلئامرى (992 مردووە)، هەروەها ئەبو حەیان ئەلتەوحیدى (نزیکەى 925-1021). ئەم زانایانە خۆیان لەسەر بناغەى فەلسەفەى فارابى بە فیزیک و لۆگیک، تیۆریى مەئریفە یان تیۆریی زەینەوە خەریک دەکرد.

پێکەوەگرێدانى مێتافیزیک و ئێتیکى سیاسى

بەرهەمە فەلسەفەییەکەى فارابى پەرچەکردارێکى ڕاستەوخۆ بوو لەسەر دۆخگۆڕییەکانى سەردەمەکەى. لەبەر ئەم هۆیە دەشێت ئەو بە یەکەمین هزرڤانى ئەرەبى-ئیسلامى دابنرێت کە ئاگامەندانە ڕاڤەیەکى نوێپلاتۆنییانەى جیهان بە فۆرمولەکردنى تیۆرییەکى سیاسییەوە گرێدەدات. کاتێک مێتافیزیک و تیۆریى ئێتیکیانەى سیاسى لاى فەیلەسوفانى پێشین بەپاڵ یەکدییەوە بوون و سیستەماتیکییانە پێکەوە گرێنەدرابوون، ئەوا بە پێچەوانەوە لاى فارابى یەکێتییەک پێکدەهێنن و دەچنە نێو یەکدییەوە. فارابى تەقەلایەکى زۆرى دا بۆ ئەوەى سەرلەنوێ بە فەیلەسوفە کلاسیکییەکانى گریکدا بچێتەوە، پێدەچێت تەنانەت خۆی بۆ ئەم مەبەستە هەندێک تێکستى وەرگێڕابێتەوە. بە هەر حاڵ، فارابى بەشێکى زۆرى نووسینەکانى ئەڕیستۆتێلیس و زۆرینەى دیالۆگەکانى پلاتۆنى دەناسى. لە یەکێکى نووسینە سەرەکییەکانیدا بە ناونیشانى “فەلسەفەى پلاتۆن و ئەڕیستۆتێلیس”، هەردوو فەیلەسوفى کلاسیکى سەربارى جیاوازییەکانیان دادەڕێژێت بەبێ ئەوەى هەوڵ بدات جیاوازییەکانیان پێکەوە بسازێنێت. وەلێ فارابى لە بەشى ڕێبەرییەکەی ئەو نووسینەیدا نەک تەنیا جەخت لەوە دەکات کە کامیلکردنى مرۆڤ ئامانجى هاوبەشى هەردوو فەیلەسوفە، بەڵکو هاوکات سیستەمە فەلسەفەییەکەى خۆیشى وەک پردێک لە نێوان هەردوو فەیلەسوفى نموونەییدا بنیات دەنێت. لێرەدا دەبێت ڕەچاوی ڕەوشێکی گرنگ بکەین: ئەو کورتەیەی “ئێننێئادەکان”ى پلۆتین (IV-VI) کە لە چەرخى نێڤیندا وەک “تیۆلۆگیى ئەڕیستۆتێلیس” ناسرابوو، فارابی بە هەمان شێوە وەک کارێکی ئەڕیستۆتێلیس وەریدەگرێت. بەم ڕێیەوە ئیدی باری سەر یەکێتیى سیستەماتیکییانەى فەلسەفەى فارابى سووک دەبێت کە بریتییە لە: گەردوونناسى کە لە گەردوونى دەرەکیدا (ماکرۆکۆسمۆسدا) ڕێکخراوى گەردوون دادەڕێژێت، هەروەها تیۆریى زەین کە بەڕێیەوە ئەم ڕێکخراوەى گەردوون وەک شیاوى ناسین دەسەلمێنرێت، ئەوجا تیۆریى سیاسى کە کامیلێتیى ئەم ڕێکخراوەى گەردوون بەسەر شیمانەکانى جڤاکی مرۆڤدا بەکاردەبات. بە دیدى فارابى مێتافیزیک، گەردوونناسى، تیۆریى مەئریفە و سیاسەت، پەیوەندییەکى چڕیان بە یەکدییەوە هەیە، لێرەشدا پێناسەکەى ئەڕیستۆتێلیس بۆ مێتافیزیک وەک مەئریفەى بوونەوەر، دەرچەی هزرینی فارابییە. بوونى کردەکییانەی شتەکان، واتا ناسینی سروشتى ئۆبژێکتیڤییانەى شتەکان، بریتییە لە ئەرک و شیمانەى مرۆڤ. ئەمە واتایەکى ئەوتۆ دەگەیەنێت کە مەئریفەى بوونەوەر هەروەها شیمانەى ڕێنومایی بۆ مرۆڤ لە خۆ دەگرێت. واتای ئەم تێڕوانینە بە دەرئەنجاماندنێکى ئاوەژوو بریتییە لە: مرۆڤى سەر چەوتەڕێ یان کردارنوێن لە نەزانییەوە، ڕێبەر و ڕاوێژکەرێکى نالەبارە بۆ جڤاک. کەواتە کامیلکردنى مەئریفەى خۆیى، سەروەری بەسەر بەکارهێنانى ئاوەزدا، پێشمەرجى ڕێکخراوێکى سەرگرتووى جڤاکین. هەر بەم شێوەیە تیۆریى “دەوڵەتى چاک” لە تیۆریى مەئریفەى ڕاستییەوە سەرهەڵدەدات، بە پێچەوانەشەوە تیۆریى سیاسى وەک تیۆریى دەوڵەت بریتییە لە تەکمیلەکردنى مێتافیزیک. کەواتە فەلسەفە سیاسییەکەى فارابى نەک تەنیا دەیەوێت فەلسەفەى تیۆرییانە و پراکتیکى پێکەوەبلکێنێت، بەڵکو هەروەها دەیەوێت تێیان بپەڕێنێت. ئەمە لە گرنگترین نووسینەکانیدا ئاشکرا دەبێت کە سێ دانەن: “کیتاب تەحسیل ئەلسەئادە” (کتێب لەبارەى گەیشتن بە بەختیارى)، “ئاراء ئەهل ئەلمەدینە ئەلفازیلە” (تێڕوانینەکانى هاوڵاتیانى شارى فەزیلەمەند – بەکورتى: “مەدینە”)، هەروەها “ئەلسیاسە ئەلمەدەنییە” (لەبارەى بەڕێوەبردنى دەوڵەت – بەکورتى: “سیاسەت”).

بە تێڕوانینى فارابى مرۆڤ دەتوانێت ئاوەزمەندانە ڕێکخراوى سیاسى بنیاتبنێت، ئەویش چونکە خودی جیهان ڕێکخراوە و ئاوەز دەتوانێت لێی تێبگات. ئەم ڕێکخراوە بەندە بە پێشبینیی گەردووندیدییەکی جیۆسەنترییەوە کە تێیدا کایەکانى ئاسمان (مانگ، خۆر، پلانێتەکان) لەسەر هێڵى چەسپیو بە دەورى زەمیندا دەسووڕێنەوە. ئەڕیستۆتێلیس گۆتبووى، کایەکان (سفێرەکان) لە لایەن بزوێنەرانەوە دەبزوێنرێن، پاشان فەیلەسوفانى موسڵمان ئەم بزوێنەرانەیان ناو نا “ئینتەلیگێنسەکان”. وەلێ ئێستا فارابى ئەم گەردوونناسییە ئاسان دەکاتەوە، ئەویش بە وەرگرتنى ڕاڤەى نوێپلاتۆنیانەى خودی گەردوونناسییەکە: یەکەم بزووتن لە لایەن یەکەم بزوێنەرەوە، واتا لە لایەن “یەک”ـە (ئەلئەحەدە – و) سەرەتاییەکەى پلۆتینەوە، واتا لە لایەن خوداوە دەهێنرێتە گۆڕێ. ئەوجا لە خوداوە کە هۆشى پەتییە، کەواتە زەینە (ئینتەلێکتە)، هۆش بۆ کایەکەى دی “دەڕژێت”، لەوێشەوە بەردەوام دەبێت بۆ نێو کایەکەى دی. بێگومان ئەم زەینە سەربارى ڕژانى هەمیشە هەر هەمان زەین دەمێنێتەوە. ئاوەزى ڕەهاى (ئەبسولوتی) خودا جیاوازییەکى توخمیى (زوبستانسیەلی) لە ئاوەزى مرۆڤ نییە، بەڵکو جیاوازییەکەى کردەکییە (ئەکتوێلە). ئەمەش بەواتای: کاتێک دەروونى خودا هەمیشە هەر هۆشى پەتییە، ئەوا دەروونى مرۆڤ دەبێت بە پێچەوانەوە بۆ ئاوەزمەندێتیى خۆى تێبکۆشێت. کاتێک ئاوەزى مرۆڤ خۆى بەکردەکی (ئەکتوالیزە) دەکات، لێرەشەوە توانا بۆ ناسینی ڕێکخراوی گەردوون و بەمەش بۆ ناسینی خودى خۆی وەردەگرێت، ئیدی لەم ڕەوتەدا خۆى لە لێرەبوونە ماتەرییە پەتییەکەى بەر دەدات و دەگات بە ژیانێک لەنێو تێڕامان و داناییدا. لێرەدا پێویستە ڕەچاوی دوو تایبەتمەندی بکەین کە فارابى دەیانخاتە سەر نەخشەى ڕژانەکەی پلۆتین: گەرچی پرۆسەى ڕژان لە هۆش-دەروونى پەتییەوە ڕەوتێکی “بەرەو ژێر”ی هەیە، وەلێ گەر لێرەبوونی ماتەریانە نەبایە، ئەوسا ئەم هۆشە یان ئەم زەینە نەیدەتوانى خۆى بەرجەستە بکات. فارابى لە نووسینەکەیدا بە ناونیشانى “لەبارەى زەین” دەبێژێت: “نەشیاوە زەینى چالاک پرنسیپى سەرجەم شتە هەبووەکان بگرێتەوە، چونکە ئەو خۆى بۆ چالاکییەکەى پێویستی بە هەبوونى کەرەسەیەکە، هەروەها پێویستی بە نەبوونی ئاستەنگێکە، کەواتە لەنێو سروشتى ئەودا هێزى کافى نییە کە وا بکات سەرجەمی شتەکان کامیل ببن” (al-Farabi، 1892، 78). لەم ڕوانگەیەوە دەبێت یەکەم بزوێنەر، وەک یەکەم هۆکار، دوو پرنسیپ لەنێو خۆیدا یەک بخات: ئەو نەک تەنیا دەبێت هۆش-دەروون یان زەینى پەتى بێت، بەڵکو هەروەها دەبێت پرنسیپى کەرەسە لە خۆ بگرێت. کەواتە یەکەم هۆکار کە خودایە، تەنیا ئەوەکەیەکی هۆشەکى نییە بەبێ هیچ پەیوەندییەک بە ماتەرییەوە، واتا بەو ماتەرییەوە کە لاى کندى هێمای خراپە بوو، هێمای نا-هۆشەکێتى بوو.
دووەم تایبەتمەندیى فارابى بریتییە لە پەیوەندیى مرۆڤ و زەینى ئەو بە زەینى ڕەهاوە، یان بە زەینى خوداوە. نەخشەی نوێپلاتۆنیانەى ڕژان هەمیشە وایدادەنا کە ڕژانى “یەک-ی سەرەتایی”، یان ڕژانى خودا، بەرەو پلەکانی ژێرەوە دەڕوات و لە دوایەمین پلەشدا مرۆڤ و زەینى ئەو خۆیان دەبیننەوە. لەم تێڕوانینەوە دەرفەت ڕەخسا بۆ دەرئەنجاماندنی سەروەرى و کامیلێتیى زەینى خودا. وەلێ فارابى ئەم بەڵگەهێنانەوەیە هەڵدەگێڕێتەوە: پرۆسەى ڕژان کەمبوونەوەى زەین نییە لە پلەیەکەوە بۆ پلەیەکى دی، بەڵکو ئەدگارێکە کە پێگونجاو دراوە بە هەر پلەیەک و هەر فۆرمێکى بوون: “هەبووی بەرجەستەیی لە ئەوەوە ڕێکخستن وەردەگرێت و هەر هەبوویەک، بەگوێرەی پلەکەی، کارایی ڕاستینەى خۆی لە بووندا دەنوێنێت. جگە لەوە ئەو بەدادە و دادپەروەرییەکەشى بەگوێرەی گەوهەری خۆیەتی” (al-Farabi، 1985، 26). هەروەها پێگەی تایبەتی زەینى مرۆڤیش بەو ڕێیەوە ڕووندەبێتەوە کە پرۆسەى ڕژان بە دادپەروەرى و خۆشەویستیى خودا بنیاتنراوە. هەموو مرۆڤێک “لە سروشتەوە، هەر لە سەرەتاوە”، زەینى پێدراوە، زەینیش بەگوێرەی کرۆکى ئامادەیە بۆ “ناسینی ئەدگارانی تایبەتى بابەتەکانی زەین” (das Intelligible)” (هەمان سەرچاوەی پێشوو، لا 69). وەلێ بابەتەکانی زەین هۆشەکێتیى پەتین، ئەوجا بەو ڕێیەوە کە زەینى مرۆڤ لە توانایدایە یەک-ی سەرەتایی یان خودایەتی بناسێت، ئیدی لە هۆشی پەتیی خودا نزیک دەکەوێتەوە، جا گەرچى بە پێچەوانەی خوداوە ناتوانێت بوون بئافرێنێت. لە بنەڕەتدا هەموو مرۆڤێک ئەم توانستەى ئاوەزى پێدراوە، بێگومان هێندە نەبێت کە تەنیا فەلسەفە باڵاترین پلەى ڕاستینەى مەئریفەیە. ئەوجا گەر هاتوو فەیلەسوفێک هاوکات پەیامهێن بێت، ئەوسا دەتوانێت مەئریفە فەلسەفەییەکان کە بەڕێى ئاوەزەوە بەدییهێناون، بە توانستى ئەندێشەوە گرێبدات تاکو ئیدی بە لێچواندن و ئانالۆگى و سیمبۆل بەو کەسانەشیان ڕابگەیەنێت کە فەیلەسوف نین. ئەمەش هیچی دیکە نییە جگە لە سروش، ئاخر سروش مەئریفەى ئاوەزە کە ڕەوانبێژیانە بە کەسانی دی گەیەنراوە. فارابى لە “مەدینە”دا دەنووسێت:
“گەر زەینى ئافرێنەر لە هەردوو بەشى هێزى هزرینیدا، واتا لە هەردوو بەشى تیۆرى و پراکتیکیدا، ئەوجا پاشان لە هێزى پێشبینییدا، کارایی وەربگرێت، ئەوسا ئەم مرۆڤە کەسێکی سروش وەرگرە، ئەوەش خوداى مەزن و پەروەردگارە کە بە یاریدەی زەینى ئافرێنەر سروشى بۆ دەنێرێت. (…) ئەوسا ئیدی مرۆڤەکە لەو زەینە ناچالاکەوە بە یاریدەی ڕژان دەبێت بە دانایەک، بە فەیلەسوفێک، بە لایەنگرێکى تەکامول، وەلێ مرۆڤەکە هەروەها بەو ئەوەکەیە کە لە ئەوەوە (خوداوە – و) بەسەر هێزى پێشبینیی خۆیدا ڕژاوە، پەیامهێنێکە، بەئاگاهێنێکە سەبارەت بەوە کە لە هاتندایە، هەروەها ڕاگەیەنەرێکە سەبارەت بەوە کە چۆن تاکە شتەکان هەنووکە لەنێو بووندان. بەڵێ مرۆڤەکە لەنێو بوونێکدایە کە دەتوانێت تێیدا خودایەتى بهزرێنێت” (هەمان سەرچاوەی پێشوو، لا 93).
کەواتە پەیامى خودایانەى سروش بەگوێرەی کرۆکی تەنیا مەئریفەى ئاوەزە کە فەلسەفە پێیدەگات. ئەمەش بەواتای، ئایینى وەک سروش نێرراو هیچى دیکە جگە لە فەلسەفە لە خۆ ناگرێت، وەلێ هێندە نەبێت کە سروش بۆ نا-فەیلەسوفانیش دەرووی گەیشتن بە ئاوەزى پەتى دەکاتەوە. فارابى هاوکات دەبێژێت کە هاوشێوەییەک هەیە لە نێوان جۆرە جیاوازەکانى مەئریفەى ئاوەز لاى مرۆڤ و فۆرمەکانى زەیندا کە بەڕێى ڕژانى خوداییەوە کاریگەرى لەسەر گەردوون دەنوێنن. لەم ڕوانگەیەوە مرۆڤ “گەردوونێکى بچووک”ـە (Marmura) کە تێیدا هارمۆنى و ڕاسیۆنالێتیى گەردوون دیاردەداتەوە.

دەوڵەتى ئیدیال و فەیلەسوفەکان

تەواو وەک زەروورەیەکی لۆگیکی دەبێت هارمۆنیى جیهانى ئاوەزمەند هەروەها لە پێکەوەژیانى مرۆڤاندا، کەواتە لە دەوڵەتدا، وێنەبداتەوە. هەر تاکە مرۆڤێک کە خودا ئاوەزی پێداوە، گەرەکە تێبکۆشێت بۆ گەیشتن بە کایەى “هۆشەکێتیى کردەکى (ئەکتوێل)”، واتا بە کایەى ئاوەزى پەتى، چونکە هەروەها کایەى ئازادیى پەتى و خوددیاریکردن و باڵاترین بەختیارى شیاو بەتەواوى لەم کایەیەدایە. ئەمە لە هزرى فارابیدا بۆیە زەروورەیەکی لۆگیکیشە، چونکە ئاوەزى پەتى ئاوەزى خودایە و ئەوجا دەبێت کە چە ئەوەکەیەک لە خودا ئازادتر و بەختیارتر بێت. بێگومان ئاشکرایە مرۆڤان توانستى جیاوازیان لە یەکدی هەیە، بۆیە ئەوە بیرۆکەیەکی ئاوەزی پراکتیکییە کاتێک مرۆڤان خۆیان بە بوونەوەری جڤاکی دادەنێن. فارابى، هاوشێوەى ئەڕیستۆتێلیس، مرۆڤ وەک سۆۆن پۆلیتیکۆن (بوونەوەرى جڤاکی – و) دەبینێت: مرۆڤ بڕیار بۆ جڤاک دەدات، چونکە ئەوە ئاوەزمەندانەیە. هاوکات ئاوەز هەمیشە واتاى مەئریفەى ڕاستى دەگەیەنێت، ئەمەش بۆ فارابى تەنیا دەشێت مەئریفەی ڕێکخراوی بوون بێت. کەواتە ڕێکخراوى “چاک”ى جڤاک ى مرۆڤ لاسایى ڕێکخراوى “چاک”ى گەردوون دەکاتەوە، کەواتە دەوڵەتى ئیدیال (نموونەیى) لاسایى بونیادى گەردوون دەکاتەوە کە بێگومان بونیادێکی هیرارشییانەیە: یەک-ى سەرەتایى، واتا خودایەتى، لە ترۆپکی هیرارشییەکەدایە و تەنیا بە ڕژانى ئەو شیمانەکانى (die Potentiale) تاکە پلەکان دەبن بە کردەکی (ئەکتوالیزە دەبن). فارابى تەواو بەم شێوەیە لە ڕێکخراوى سیاسیى نێو دەوڵەت تێدەگات: لە ترۆپکى دەوڵەتدا پاشا-فەیلەسوفێک خۆى دەبینێتەوە (بە ئەرەبى: ڕەئیس، کەواتە سەرۆکێک، ڕێبەرێک) کە هاوکات پەیامهێنە، چونکە تەنیا بەم شێوەیە گەرەنتى دەدرێت کە سەروەر تەنیا پێڕەوی مەئریفەکانی ئاوەز بکات و بتوانێت ئەم مەئریفانە لە فۆرمێکى ئەوتۆدا ڕابگەیەنێت کە تەنانەت نا-فەیلەسوفانیش لێیان تێبگەن.
کەواتە ئایین و فەلسەفە دژبەرى یەکدى نین، یان ڕاڤەى بەیەک نەسازى (کۆنترێری) جیهان نین، بەڵکو لە کۆتاییدا هەمان مەبەستیان هەیە، بۆیە فارابى دەتوانێت ڕێبەرى دەوڵەت ناو بنێت “فەیلەسوف” و هاوکات “ئیمام”، واتا ڕێبەرێکى ئایینى. سەرباری ئەوە فارابى هیچ گومانێک لەسەر ئەوە ناهێڵێتەوە کە ئایین و پەیامهێنى تەنیا لاساییکردنەوەی مەئریفە فەلسەفەییەکانن، واتا مەئریفە ئاوەزمەندانەکان، بێگومان لاساییەک کە بە شێوازە سیمبۆلییەکانى یان ئاسانکەرەوەکانى داڕشتن ئەنجام دەدرێت. ئەوجا لەبەر ئەوەى شێوازەکانى داڕشتن بە زمانى ڕەوانبێژی دەدرێنەوە و ئەم زمانەش لە کولتوورێکەوە بۆ یەکێکى دیکە جیاوازە، ئیدی ئایینە جیاوازەکانیش سەرهەڵدەدەن. بێگومان لەمەدا نەک ئەوە جێی سەرنجە کە ڕەنگە سەرجەمی ئایینەکان هەمان هزرى کرۆکى لە خۆ بگرن و تەنیا بە سیمبۆلى جیاواز گەیەنرابن، بەڵکو ئەوە جێی سەرنجە کە هەموو ئایینێک تەنیا گۆزارەی سیمبۆلییانەى ڕێکخراوێکى ئاوەزە کە فەلسەفە سەربەخۆ بنیاتی ناوە. کەواتە لای فارابی فەلسەفە پێشتریی لە ڕاستییەکانى ئیمان هەیە، ئەمەش نەک لە مەغزایەکى ناوەرۆکیدا (ئاخر فەلسەفە و ئایین بە هەمان ڕاستییەوە خەریکن)، بەڵکو لە مەغزایەکى ئێپیستێمۆلۆگییانەدا: لەبەر ئەوەى ڕێکخراوى جیهان ئاوەزى پەتییە، ئەوا مەئریفەی گونجاوی جیهان تەنیا بەڕێى ئاوەزەوە دەشێت. هەر لێرەوە ئەو دەربڕینەش لەبارەى “ڕاستیى جووتەنى” ڕوون دەبێتەوە کە دەدرێتە پاڵ هەندێک بەشى فەلسەفەى ئیسلامى و هەروەها هەندێک بەشى فەلسەفەى چەرخى نێڤینى کریستیانى.

لە بنەڕەتدا بە تێگەى “ڕاستیى جووتەنى” جیاوازیى نێوان ڕوانگەى فەلسەفەیى و تیۆلۆگییانە دەردەبڕرێت. ئەوە کە فەلسەفە باوەڕ دەکات وەک “ڕاست” ناسیبێتى، پێدەچێت لە ڕوانگەیەکى تیۆلۆگییەوە هەڵە بێت (و بە پێچەوانەشەوە). وەلێ ئەم تێڕوانینە فارابى و فەیلەسوفە مەزنەکانى کولتوورى ئیسلامى کە پاش ئەو هاتن، ناگرێتەوە: گەرچی هەرگیز ناشێت ڕوانگەى ئیمان و ڕوانگەى فەلسەفە دژبێژیی یەکدی بکەن، سەرباری ئەوە فەلسەفە پێشتریى هەیە، چونکە ئەو ئەرگومێنتانە دەخاتەوە کە شیاوى تێگەیشتنن، ئەوە لە کاتێکدا کە ڕاستیى ئایینى خۆی لە پشتى شیفرە و سیمبۆلانەوە حەشار دەدات. بۆیە دەبێت سەروەرى دەوڵەتێکى فەزیلەمەند سەرەتا فەیلەسوف بێت تاکو پاشان بتوانێت وەک پەیامهێن ڕاستى بگەیەنێت.

ڕێبەرى دەوڵەت بە دیدی فارابى سەرجەم فەزیلەکان لە خۆیدا یەکدەخات: فەزیلەی تیۆرییانە کە لە مەئریفەی زانستییانەى جیهاندا خویا دەبێت؛ فەزیلەی هۆشەکى کە دەرفەت دەڕەخسێنێت مەئریفەی زانستى لە کرداردا بەگەڕبخرێت؛ فەزیلەی مۆرالى کە توانا بە ڕەئیس دەدات ژیانى خۆى و تەقەلادانى تەنیا پابەند بە کاتێگۆرییەکانى ئێتیکەوە ئاڕاستە بدات؛ لە کۆتاییدا فەزیلەی پراکتیکى کە نەک تەنیا حوکمڕانییەکەی بەداد و دانا دەکات، بەڵکو هەروەها توانستى بۆ پەروەردەکردنی ئەندامانى دەوڵەت پێدەدات. بێگومان فارابى دەزانێت کە ڕەئیسێکى بەو چەشنە، یان ئیدیالى دانایەک، بەزەحمەت دەبینرێتەوە، بۆیە واى بەچاک دادەنێت کە لە ڕەوشە نادیارەکاندا ڕێبەرایەتیى دەوڵەت بدرێتە دەست ژمارەیەکى فرەى کەسان وەک لەوەی دەسەڵاتدارێکى بێتوانا دابنرێت:
“گەر پیاوێک نەبێت کە تێیدا هەموو ئەم مەرجانە بەدیهاتبن، بەڵکو دوو پیاو هەبن کە یەکێکیان دانا بێت و لە ئەوى دووەمیاندا مەرجەکانى دیکە بەدیهاتبن، ئەوا هەردووکیان ڕێبەرى شارن. وەلێ گەر ئەم مەرجانە تەنیا بەپەرشى لەنێو کۆمەڵەیەکدا ببینرێنەوە، (…)، ئەوا هەموویان پێکەوە چاکترین ڕێبەران پێکدەهێنن” (Al-Farabi 1985, 97)
لێرەدا مەبەستى فارابى بە هیچ شێوەیەک ڕێکخراوێکى دێموکراتى نییە، ئەمەش پەیوەست بە دەوڵەتە نا-فەزیلەمەندەکانەوە ڕووندەکاتەوە و لە نێویاندا بەئاشکرا دەسەڵاتدارییە دێسپۆتى و دێمۆکراتییەکان دادەنێت. لە دەسەڵاتداریی دێسپۆتیدا بەرژەوەندییەکانى تاکە مرۆڤێک چواندنی ڕەهایان هەیە، جا گەرچى ئەو مرۆڤە تەنیا گرنگى بە سوودى تایبەتى خۆى دەدات و نە مەئریفەی فەلسەفەیی و نە بەهرەى پەیامهێنییانەى هەیە. بە پێچەوانەشەوە دانیشتوان لە دێمۆکراتیدا تەنیا بۆ ئازادى تێدەکۆشن، ئەوە بە چەشنێک “کە ئیدی هەر یەکێک ئەوە ئەنجام دەدات کە خۆى دەیەوێت” (هەمان سەرچاوە، 99)، بەمەش مانەوەى جڤاک دەخاتە مەترسییەوە. وەلێ دەسەڵاتداریى پەیامهێنانى ناڕاستینە، بەسەهوودانانی سوودى ماتەریانە بە فەزیلە، یان بەرپاکاریى جەنگ و دەردى ناوبانگ، نموونەن بۆ “دەوڵەتانى گەمژەیى و بەدکاری”. ئەوجا گەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە بدەین کە تێڕوانینی دەوڵەت لای فارابى جیاوازە لە تێڕوانینی فەیلەسوفانی پێشەنگی ئەنتیکەش. بۆ نموونە پلاتۆن پۆڵیسى گریکیى وەک زەمینەى ئیدێى دەوڵەت دانابوو، کەواتە هەمیشە لە مۆدێلى شارەدەوڵەتێکى بەئاشکرا سنووردارکراوەوە دەردەچوو. بێگومان فارابیش لە “مەدینە” دەدوێت کە وشە ئەرەبییەکەى شارە، وەلێ ئەو لە یەکگرتنى کۆی شارەکان بۆ سەرجەمێک دەهزرێت. تەنیا کاتێک دانیشتوان دەتوانن بە کامیلێتى بگەن، گەر “ژمارەیەکى زۆرى کۆمەڵان” یەکبگرن کە لە سەرئەنجامدا ئوممەیەک وەک “کۆمەڵەى فەزیلەمەند” سەرهەڵدەدات (هەمان سەرچاوە، 54). ئەوها دەنوێنێت هەروەک ئەمە گەڕانەوە بێت بۆ ئیدیالەکانى سەردەمى سەرەتاى ئیسلام و بەمەش بۆ هێزى پێوارەیی ئایین، وەلێ دەتوانین پتر وەک پەرچەکردار لەسەر تەنگژەى جیهانى ئیسلامى ڕاڤەی بکەین کە لە سەردەمى فارابیدا قووڵ بووبۆوە. داوەشانى مەزنە دەوڵەت بۆ کەرتە دەوڵەتانى جەنگگێڕ لە دژى یەکدى، وەک بەڵگەیەک بۆ ئەو تێزە دەردەکەوت کە دەبێژێت، جڤاکێکى فەزیلەمەند تەنیا لەنێو پەیوەندییەکى فراوانتردا شیاوى بەدیهێنانە. ئەوجا گەر بۆ پاڵ ئەمە ئاوەزگەراییە توند جەختلێکراوەکەی فارابى بەهەند وەربگرین، ئەوسا ناشێت تێگەى “ئوممەت ئەلفازیلە” هاوتاى “کۆمەڵەى فەزیلەمەندی ئیمانداران” دابنرێت، بە پێچەوانەوە دەشێت هاوتاى “کۆمەڵەى فەزیلەمەندی” دەوڵەتى فەیلەسوفان بێت. وەلێ فارابى، بە پێچەوانەى پلاتۆن، گەرەنتیى مانەوەی ئەم کۆمەڵە فەزیلەمەندە تەنیا لە هاوکاریى نێویەکییانەى هەموواندا دەبینێت کە پێکڕا بەگوێرەی فەزیلە کردار دەنوێنن، کەواتە لە کۆتاییدا لەنێو دەوڵەتێکى گشتگیری جیهانیدا دەیبینێت.

مێژووى کاریگەریى ئیدیالى فارابییانەى دەوڵەت

جێی سەرنجە کە کاریگەریی فارابى کەمتر لە تیۆرییە سیاسییەکەیدا بوو، بەڵکو پتر لە پێکەوەگرێدانى مێتافیزیک / کۆسمۆلۆگى و پراکسیسى ژیاندا بوو. ئەو کامیلبوونى هۆشەکییانەی بە ئامانجى کۆششى مرۆڤ دانا و هاوکات زەینى چالاکى ڕێکخراوى کۆسمۆلۆگییانەى لکاند بە جیهانى ماتەرییەوە، بەمەش شتێکى زیندوو و واتامەندى بە نەخشەی ئەبستراکتى ڕژان بەخشى. گەر دەوڵەتێک بتوانێت هێندە چاک بێت و بەو ڕێیەوە دەرفەت بۆ هاوڵاتیانى بڕەخسێت کە کارایی لە هۆشاندنى لێرەبوونی خۆیاندا وەربگرن، ئەوسا تێکۆشین بۆ دانایى تەنیا بریسکانەوەی ڕێکخراوى گەردوونییانەى خودا نابێت، ئەوسا تەنیا کامیلکردنى مۆرالییانەى هەر تاکەکەسێک نابێت، بەڵکو هەروەها بریتیش دەبێت لە چاککردنى ژینجیهان. فارابى لە “مەدینە” و “سیاسەت”دا خۆى هەروەها بۆ تێڕوانینى ئێشاتۆلۆگییانەى کۆنسێپتەکەی لەمەڕ دەوڵەت تەرخان دەکات. گەر پرسەکە بریتی بێت لە “دوایەمین شتەکان”، لە ئامانج و مەبەستى ژیانى مرۆڤ، ئەوسا ئەو مرۆڤە کە لە دەوڵەتێکى فەزیلەمەنددا دەژی، دەرفەتی هەیە خۆی هێندە بهۆشێنێت و لێرەبوونێکى ئەوتۆی مۆرالى بەڕێوەبەرێت، کە ئیدی دەروونى دوای مردنی لە لەشی جیادەبێتەوە تاکو لە بەختیارییەکى هۆشەکییانەى ئەبەدیدا بژی. وەلێ هاوڵاتیانى دەوڵەتێکى نامۆرالى ئەم هەلەیان بۆ ناڕەخسێت، بەڵکو پاش مەرگیان بە نەفرەتى ژانى ئەبەدی دەبن. بێگومان لەو دەوڵەتانەدا کە نەزانى سەروەرە، ناشێت هاوڵاتیانیان لە شکستیان بەرپرسیار بکرێن، چونکە ئەوان تەنیا کەرتێکى پرۆسەى ئەزەلییانەى سەرهەڵدان و لەناوچوونن، یان دەشێت بە بەختیاری بگەن گەر هاتوو خۆزگەى لێرەبوونێکى مۆرالییان هەبێت، سەرباری ئەوە بۆیان نالوێت ئەم لێرەبوونە لەژێر مەرجەکانى دەوڵەتەکەیاندا بژێنن. ئەم جۆرە بیرۆکانەن لە پابەندییاندا بە کۆسمۆلۆگییەکەى فارابییەوە کە دیسانەوە کاریگەرى لەسەر دێباتە نێوخۆیى-ئیسلامییەکان دەنوێنن.

دابەشبوونى ئیسلام بەسەر زۆرینەیەکى سوننى و کەمینەیەکى شیئیدا پێش سەردەمى فارابی ڕوویدابوو. جگە لەوە لەنێو ئەم دوو گرووپەشدا کەرتەگرووپى دى هاتنە ئاراوە، بەتایبەتى لەنێو شیئەکاندا. ئیسمائیلییەکان یەکێک بوون لەم کەرتەگرووپانەى نێو شیئیزم کە بەتایبەتى پەیوەندییان بە دەوڵەتى فاتیمییەکانەوە لە تونس هەبوو و لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەشدا سەدەى یازدەیەم و دوازدەیەم لە میسر و سوریا بۆ ماوەیەک باڵادەست بوون.

وا دادەنرێت سەیف ئەلدەولە کە پشتیوانى فارابى بوو، لایەنگرى شیئیزمى ئیسمائیلی بووبێت و هەر لێرەشەوە کاریگەرى لەسەر فەلسەفەکەى چێبووبێت. وەلێ ئەوەى ڕاستی بێت زۆرینەى نووسینەکانى لە کاتى ژیانیدا لە بەغداد سەریانهەڵدا، بۆیە کاریگەرییەکە بە پێچەوانەوە بوو: ئیسمائیلییەکان توخمى کۆسمۆلۆگی و ئێشاتۆلۆگییەکەى فارابییان وەرگرت، ئەوەش سەرئەنجامێکى ئاسایی بوو، چونکە شیئیزم بەگشتى و ئیسمائیلییەکان بەتایبەتى وایان دادەنا کە پێشبینییەکانیان سەبارەت بە خەڵاس و کامیلبوون ئامانجى خودی ڕێکخراوى گەردوونن. هەر لەم پەیوەندییەدا زۆر جار ئاماژە بۆ نزیکیی نێوان ئیسلامى شیئی و ئایینى کریستیانی دراوە، وەلێ هەروەها لایەنى کەم پەیوەندییەکیش بە پێشبینییە گنۆستیکى و نوێپلاتۆنییەکانى دەمەو کۆتایى ئەنتیکەوە گرنگە. ئیسمائیلییەکان لەو بڕوایەدا لەتەک فەیلەسوفانی نوێپلاتۆنیدا یەک دەگرنەوە، کە ئەوانیش خەڵاسى مرۆڤان بەند دەکەن بە کامیلبوونیانەوە، هێندە نەبێت کە ئاوەزى مرۆڤیان وەک سنووردار دەبینى، بۆیە دەیان گۆت مرۆڤان پێویستیان بە ڕێبەرایەتیى پەیامهێنێک یان ئیمامێکە. سەربارى ئەوە هزرڤانانى ئیسمائیلى هەوڵیان دەدا ئاوەزمەندانە لە ڕێکخراوى گەردوون تێبگەن، لەم پەیوەندییەشدا گەرەکە یەکگرتنەوەیەکى سووڕهێنەر لەتەک نەخشەی ڕژاندا دەربخەین: ئیسمائیلییەکان پێڕەوی کۆسمۆلۆگیى نوێپلاتۆنییان دەکرد، بۆ نموونە لەو شێوەیەیدا کە لاى فارابى داڕێژراوە. “پردى نێوان فەلسەفە و ئایین” (HI, 226) کە بەم نەخشەیە ڕادەکێشرێت، پێگەى ئیمام و هەروەها ئیماندارانیش دەگرێتەوە. پێگەى ئیمام گەیاندنێکە لە نێوان: یەکەم زەین کە پەیامهێنە، و مرۆڤان کە وەک بوونەوەرى دەرووندار سەر بە ئاستى باڵاترى هۆشەکییانەى پەتین، وەلێ هاوکات تووشی جیهانى ناپاکژی سەرهەڵدان و لەناوچوون بوون. گەر مرۆڤ خۆى بەڕێى داناییەوە لە جیهانى ماتەری بەربدات، ئیدی بە دۆخى بەختەوەریى ئەبەدى شاد دەبێت. بێگومان ئێشاتۆلۆگیی ئیسمائیلی، بە پێچەوانەی قورئان و حەدیسەوە کە تەواو ڕەنگین و پڕژین وەسفی بەهەشت دەکەن، تەنیا سیمبۆلیانە، واتا وەک پرۆسەى هۆشاندن، لە بەهەشت تێدەگەیشت.

ئیخوان ئەلسەفای بەسڕە

هۆشاندن تەواو پراکتیکییانە واتای وەرگرتنی زانینیش دەگەیەنێت، وەک سەرئەنجامی ئەمەش “سێکتە” شیئییەکان بەرانبەر فەلسەفە و زانستەکان زۆر کراوەتر بوون لە ئولەما: لە زانایانی سوننەمەزەبی ئایین. تێکەڵبوونی فەلسەفەی نوێپلاتۆنی و ئەنتیکە و زانستە سروشتییەکان بە پێشبینییە ئایینی و ئێشاتۆلۆگییەکان ئەدگارێکی تایبەتی کولتووری شیئی-ئیسلامییە لەم سەردەمەدا. ئەمە بە نموونەی فێنۆمێنی “برایانی بێگەردی بەسرە” (ئیخوان ئەلسەفا) ڕووندەبێتەوە کە کۆمەڵەیەکی فەیلەسوفان و زانایانی سروشتی بوون. هاوکارانی ئەم کۆمەڵەیە دەمەو کۆتایی سەدەی دەیەمی زایینی لە شاری بەسرەی باشووری ئێراق دەژیان و پێدەچێت پێکرا پێڕەوی بیروباوەڕی ئیسمائیلییان کردبێت. نووسینە بەناوبانگەکەیان بە ناونیشانی “ڕەسائیل” داڕشتنێکی سەرنجڕاکێشی فەلسەفە (پێکەوە لەتەک لۆگیک و ئێتیکدا)، ماتماتیک و فیزیک، گەردوونناسی و تیۆریی زەین، لە خۆ دەگرێت. سەرجەمی ئەم بوارانە تێکەڵ دەبن بە ناوەرۆکە غەیبییەکانی (ئێسۆتێرییەکانی) ئەلخێمی، ئەسترۆلۆگی و ئەفسونگەری، ئەوجا هەروەها داڕشتنی ڕێبازی شیئییانەی (ئیسمائیلییانەی) ئیمامەت و ئێشاتۆلۆگی دێتە پاڵیان. ڕەنگە ئامانجی ئەوان کەمتر داڕشتنێکی ئێنسیکلۆپێدییانەی زانین بووبێت، چونکە داڕشتنی مەئریفە زانستییەکان لە زۆر بەشیدا رواڵەتییە و بە بیرۆکەی غەیبانی شێوێنراوە، نەخێر، پتر پێدەچێت ئامانجی ئیخوان بریتی بووبێت لە گەیاندنی پراکتیکییانەی پێشبینیی فارابییانە و نوێپلاتۆنیانە، لێرەشدا بێگومان ڕێگەی ڕووەو خەڵاس بەسەر مەئریفە و تێڕوانینی فەلسەفەییدا تێدەپەڕێت. کەواتە مەسەلەی ئەوان داڕشتنی دانایی بوو، وەلێ دانایی نەک وەک مەبەستێکی پێشتریپێدراو، بەڵکو وەک ڕێبەرییەک بۆ گەیشتن بە بەختەوەری و هەروەها بۆ گەیاندنی ڕێگەیەکی خەڵاس. ئەوجا پێشبینییەکی بڵاوی نێو ئیسمائیلییەکانیش سەر بەم مەسەلەیە بوو کە وای دادەنا، ئایینی پۆزەتیڤ بە ئیسلامیشەوە تەنیا خاوەنی ڕاستییەکی ڕێژەییە. تەنیا کاتێک مرۆڤ ناوکی قووڵتری ئەم ڕاستییە دەناسێت، گەر ئەو بە لێرەبوونێکی هۆشەکی بگات، بەمەش خۆی لە سەرجەم زەبر و فریودانەکانی ژیانی ماتەریەل بەربدات. لەم ڕوانگەیەوە نووسینی “ڕەسائیل” کەمتر نیشانەی هەڵوێستێکی تایبەتی ئیسمائیلی بوو، بەڵکو پتر هێڵێکی ترادیسیۆنی بوو کە لەکاتی ئەنتیکەوە بڕوای ئێشاتۆلۆگیانەی خەڵاسی بە پێشبینییە فەلسەفەیی و گەردوونناسیەکانەوە گرێ دەدا. باوەجو لەنێو بازنەی ئەم پێشبینییانەوە هەروەها “سێکتە” ئیسلامییەکانی زەیدییە شیئی و دروز و ئەلەوییەکان سەریانهەڵدا.

ئیبن سینا (ئاڤیسێنا)
...

سەرچاوە:
Geert Hendrich, Arabisch-Islamische Philosophie, Frankfurt / M 2005

گلۆساری وەرگێڕ

ئایینی پۆزەتیڤ (religio positiva): تێگەیشتنە لە ئایین وەک سروش و دامەزراوە، بە پێچەوانەی “ئایینی سروشتی” یان “ئایینی ئاوەز”ەوە وەک جیهانبینی کە سەربەخۆیە لە ئایینە ناونراو بە ئاسمانییەکان و دەشێت ببێت بە فۆرمی ژیانی تاکەکەسێک.
ئێشاتۆلۆگی: وشەیەکی گریکییە، بەواتای: پاشەڕۆژناسی کە بەندە بە ڕۆژی قیامەتەوە.
ئیسمائیلییەکان: (ئەلئیسمائیلییە)، شیئەی حەوت ئیمام، بە پێچەوانەی شیئەی دوازدە ئیمامەوە، کە وا باوەڕ دەکات گۆیا ئیسمائیل کە پێش جەئفەر ئەلسادیقی باوکی مرد، حەوتەمین ئیمامە، نەک موسا ئەلکازم کە دووەم کوڕی ئەلسادیق بوو.
گنۆستیک، زانینومای ئەو جەرەیانە هزری-ئایینییەی سەرەتای کریستیانەتی بوو کە جیهانی سەرمەدیی لە تێڕوانینی خوداوە ئەزموون دەکرد.
ئەلخێمی: خیمییا وشەیەکی گریکییە کە پاشان چووە نێو زمانی ئەرەبییەوە. ئەلخێمی لکێکی فەلسەفەی سروشت و دەرمانسازی بوو کە سەدەی حەڤدەیەم لە کیمیای مۆدێرن جیاکرایەوە، شێوازێکی هزرین بوو سەبارەت بە کارایی جیهان، ئامانجیشی ئەوە بوو کە کەرەسەکان لە یەکدی جیابکاتەوە یان گۆڕانیان بەسەردا بهێنێت، بۆ نموونە قوڕقوشم یان مێتالی دیکەی کەم بەها وەربگۆڕێت بۆ ئاڵتون.
ئەسترۆلۆگی: ڕێبازی ڕاڤەکردنی ڕووداوە زەمینییەکان بەگوێرەی هەڵکەوتەی ئەستێرەکان و ڕووداوەکانی نێویان.
زەیدییەکان (ئەلزەیدییە): باڵێکی شیئی بوون و خۆیان دەگەڕاندەوە بۆ زەیدی کوڕی ئەلی، کە نەوەی حسێنی کوڕی ئەلیی ئەبی تاڵیب بوو. زەید، بەگوێرەی گێڕانەوەکان، ساڵی 740 لە دەسەڵاتداریی ئەمەوییەکان یاخی بوو و تێیدا خۆیشی کوژرا.
زەینی چالاک: ئەم تێگەیەی ئەڕیستۆتێلیس کە تا ئێستا لە داڕشتنی هزری هەندێک فەیلەسوفی ئیسلامیدا بەردەوام ئاماژەی پێدەدرێتەوە، ڕوونکردنەوەی وردتری بۆ پتر لێتێگەیشتن گەرەکە.
ئەڕیستۆتێلیس سەرجەم جیهان و کەرتەکانی وەک زوبستانس (گەوهەر) دەبینێت، وەلێ جیاوازی دەکات لە نێوان یەکەم و دووەم گەوهەردا. یەکەم گەوهەر لە تاکەکاندا دەردەکەوێت، بۆ نموونە یەک تاکى مرۆڤ، وەلێ دووەم گەوهەر گشتییە و جۆر و ڕەگەزى یەکەم گەوهەر دیارى دەکات، بۆ نموونە: مرۆڤ، زیندەوەر. کەواتە گشتێتی / کرۆک / فۆرم کە ئامانجی توێژینەوەی زانستییە، لە لێرەبوونی تاکە شتەکاندا دەردەکەوێت، ئاخر لە نێوان تاکێتی و گشتێتیدا، کەرەسە و فۆرمدا، پەیوەندییەکی هۆئەنجامی (تێلیۆلۆگیانە) هەیە. لێرەشدا دەرککردن دەستپێکی پرۆسەی مەئریفەیە.
سەرەتا دەرککردن فۆرمێک بە هۆش (دەروون) دەناسێنێت کە لەنێو شتێکى جیهانى ماتەریدایە. ئێمە لێرەدا گشتێتییەکى سەرەتاییمان لەنێو هۆشدا هەیە کە بریتییە لە پێشبینییەکی سێنسی و ئەڕیستۆتێلیس ناوى دەنێت “فۆرمى سێنسى”. ئەوجا گەر ڕیزێک پێشبینیى هاوجۆر لەنێو یادەوەریماندا کۆببنەوە، ئەوسا لێوەیان پێشبینیى دیکە دەسازێنین و گشتێتییەکەیان بەرزترە لە گشتێتیی پێشبینییە سێنسییەکان. بۆ نموونە سەرەتا پێشبینیى ئاژەڵێکى تایبەتیمان هەیە کە ئەسپێکە. ئەم پێشبینییە بریتییە لە گشتێتییەک. گەر پاشان کۆمەڵێک پێشبینیى دیکەى لەم جۆرە کۆ ببنەوە، بۆ نموونە پێشبینیى ئەسپ، کەر، شێر، گورگ و هتد، ئیدی بەڕێی کارایی زەینەوە دەگەین بە پێشبینیى ئاژەڵ کە ئاستێکی باڵاى گشتێتیی هەیە و تەنانەت تەواو لە خودى تێگەى گشتێتى نزیک دەکەوێتەوە. ئەڕیستۆتێلیس ئەم پێشبینییە ناو دەنێت “تایبەتمەندیى زەینى”، وەلێ جارێ لە ناوەرۆکدا پێشبینییەکی سێنسییە و لەنێو دەروونى نزمى بمردایە. ئەمە بریتییە لە زەینی ناچالاک کە پاشان زەینى چالاک دەستى بەسەردا دەگرێت و لێوەى کرۆکی تێگەیى (ئیدیەل) دەردەکێشێت. بێگومان کرۆکی تێگەیی بەشیمانەیی (پۆتێنسیەل / هێزەکییانە) لەنێو پێشبینییەکاندایە کە ئاوەزی پەتی (نووس) دەیکات بە کردەکی (ئەکتوالیزەی دەکات)، ئاوەزیش هەمیشە لە خۆیەوە چالاک دەبێت، جا گەرچی بەبێ پێشبینییەکان ناهزرێت. لەم ڕوانگەیەوە ئاوەزی پەتى کە تێگەکان چێدەکات، خۆی پرنسیپێکى ئافرێنەرە و لەنێو خۆیەوە بەبێ کاریگەریى پێشبینییە ماتەرییەکان گۆڕان بە کرۆکی تێگەیى دەدات، چونکە هیچ شتێک پێی تێکەڵ نەبووە، بەڵکو سەربەخۆیە. هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کە ئەڕیستۆتێلیس زەینی چالاک بە ئەزەلى و نەمر دادەنێت.




لە نێوان ئازاری دڵنیایی و ئازاری گوماندا لە شیعری ” تەم و مژ”ی محەمەد عومەر عوسماندا.. نووسینی/ عەتا قەرەداخی

” تەم و مژ” شیعرێکی محەمەد عومەرعوسمانە کە لە ساڵی ١٩٨٣ دا نووسیووێتی و لە لاپەڕە (٨٣-٨٧) ی دیوانەکەیدا کە بەناوی “لە غوربەتدا”یە بڵاوبووەتەوە. ئێمە پێشتر چەند جارێک لەسەر ئەزموونی شیعری ئەم شاعیرە دواوین و باسی ئەوەمان کردووە جیهانبینی شیعری ئەم شاعیرە بەگشتی لە چوارچێوەی ناونیشانی دیوانەکەیدا ( لە غوربەتدا )بەرجەستە دەبێت. کە ئەمەش بە زمانێکی روون و دوور لە تەم و مژ و بە ئاستێکی بەرز لەشیعریەت و بە رەهەندی قوڵی جیهانبینی ئینسانیەوە بەرجەستە دەکات.
” تەم و مژ” ناونیشانی ئەم دەقە شیعریەیە، کە لە راستیدا وەکو لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کرد، لە ئاستی زمانی شیعریدا نەک لەم دەقەدا بەڵکو لە سەرجەم شیعرەکانی ئەودا تەم و مژ بوونی نیە یان نابینرێت. بەڵام جیهانبینی قوڵ و فەلسەفیانەی دەقەکانی و بەکەرەستەکردنی چەندین توخم و رەگەزو هێمای جۆراوجۆر لە دەقەکانیدا و کردنیان بە پایەی بەرهەمهێنانی شیعرو شیعریەت لای ئەم شاعیرە دەشێت لە رووی پرسیاری دەقەکانی و جیهانبینیانەوە هەم تەم و مژ و هەم ئاڵۆزی دروست بکات، ئەویش بەهۆی مەودا قوڵی پرسیارو جیهانبینی فیکری و فەلسەفی دەقەکانیەوە. سەرباری ئاستێکی باڵا لە جوانی، بەرهەمهێنان و بەخشینی چێژێکی دەوڵەمەند بەخوێنەر لە ئاستی بینراوی دەقەکاندا، دەقەکانی وەکو کۆمەڵیک تابلۆی نەخشێنراو و سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات. جوانی دەقەکانی لە ئاستی بینراوداو بەرهەمهێنانی چێژی جوانی لە جوانی زمان و وێنەو میتافۆرو لێكچوون و رەگەزەکانی تری رەوانبێژی و مۆسیقای باڵای شیعریی دەقەکانی بەرهەم دەێت. سەرباری زمانی روونی دەقەکانی، گەیشتن بە ئاشکراکردن و دۆزینەوەی ئەو پرسیارە مەودا قوڵانەی کە دەقەکانی بەرزیان دەکاتەوە، دەشێت نەک هەر تەم و مژاوی و ئاڵۆز بێت، بەڵکو کارێکە بەبێ قوڵبوونەوەو شیکارکردن و هەڵکۆڵین دەست پێگەیشتنیان ئاسان نییە.
ئایا ” تەم و مژ” وەکو ناونیشان کۆکەرەوەی ئاستی بینراو و نەبینراوی دەقەکەیە، واتە کۆکەرەوەی ئاستی زمان و ئاستی دەلالی دەقەکەیە؟ هەڵبەت پرسیارو جیهانبینی دەقەکە لەم ئاستەیاندا ئاشکرا دەکرێت. رەنگە وەڵامدانەوەی خوێنەری ئاسایی بۆ ئاستی بینراوی دەقەکەو چێژ لێ وەرگرتنی وەڵامێکی روون بێت چونکە لە ئاستی زمانی یەکەم یان زمانی بینراوی دەقەکەدا تەم و مژ بوونی نیە. هەربۆیە دەشێت لەم لایەنەوە بگوترێت ئەم ناونیشانە دەربڕین نییە لەم دەقە. بەڵام دەشێت لە روانگەی ئاستی نەبینراوی دەقەکەوە بگوترێت بەڵێ ئەم ناونیشانە دەربڕی دەقەکەیەو لەم رووەشەوە دەکرێت ببێتە کلیل بۆ کردنەوەی دەرگای دەقەکەو شۆڕبوونەوە بۆ ئاستە نەبینراوەکانی و ئاشکراکردنی کۆدەکانی و دۆزینەوەی ماناو دەلالات و جیهانبینیەکەی. کەواتە لەم رووەوە ناتوانرێت بگوترێت ئەم ناونیشانە پەیوەندی نییە بە پێکهاتەی دەقەکەوە وەکو یەکەیەکی یەکگرتووی زمانی کە خاسێتی دەقبوون و دەقی زیندووی هەیە.
” تەم و مژ” کە نووسینی بەم شێوەیە دوو وشەیە و” تەمومژ” وشەیەکی لێکدراوەو لە هەردوو بارەکەدا وەکو یەکەیەکی زمانی دەلالەتی جێگیری هەیە کە بریتیە لە لێڵی، ناڕوونی، نائاشکرایی. ” تەمومژ” لە ئینجیلدا وێنەیەکە لەپێش دەرکەوتن یان ئاشکرابوونی رووداو یان دیاردەیەکی گەورەوە دێت. هەروەها ئەم زاراوەیە وەکو رووبەرێکی خۆڵەمێشی دادەنرێت لە نێوان راستی و ناڕاستی، یان لە نێوان دڵنیایی و نادڵنیاییدا سەبارەت بە داهاتوو. ” تەمومژ” لای براونینگی شاعیری دیاری قۆناغی رۆمانسی شیعری ئینگلیزی پێشهاتە بۆ مردن یان مردن و لەناوچوون دەنوێنێت. کەواتە بابزانین تا چەند دەلالەتی ئەم ناونیشانە لە پێکهاتەی دەقەکەدا دەبینرێت. دەقەکە بەم کۆپلەیە دەست پێدەکات:
من هاواری ملیۆن داری / بەر رەشەبای لەپەل کەوتوو-و هەڵوەریوم / من زایەڵەی ملیۆن مەلی../ لانە روخاو-و تەریوم / لە پەنجەرەی پایزێکی ئەبەدییەوە../ ئەڕوانمە دنیای تەم و / خوێنی رژاوی گەڵاکان / ئەڕوانمە چرای کوژاوەی ماڵەکان./
لە دەستپێکی ئەم دەقە شیعریەدا، کەسێک دەدوێت و بە راناوی کەسی یەکەمی تاک خۆی پێشکەش دەکات و لێرەوە خۆی بە خوێنەر دەناسێنێت. ئەم باسی پاڵەوانێتی و ئەو رووداوانە ناکات کە خۆی بکەرو دروستکەریان بووە. بەڵکو باسی ئەوە دەکات کە خۆی چییەو چی دەبینێت. ئەم خۆی وەکو دەنگ، یان هاوار دەناسێنێت، بەڵام دەنگ و هاواری کێ، یان دەنگ و هاواری چی؟ ئەم چەند وێنەیەکمان پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی زەمینەیەک ئامادە بکات هەتا ئێمە وەکو خوێنەر یان بیسەر بۆ بینینی ئەو دیمەنە، یان بیستنی دەنگ و هاواری دەرئەنجامی ئەوەی روویداوە ئامادە بکات. ئەم وێنەی ملیۆن دارمان بۆ دەگرێت، کە رەشەبا خستوونی و هەڵی وەراندوون. دارەکان لە بەربەرەکانێی رەشەبادا بوون و بەئاسانی خۆیان نەداوە بەدەستەوە، تا سەرئەنجام رەشەبای بەهێز زاڵبووە بەسەریانداو شکاندوونیەتیەوەو ئێستا لە ئازارو ژانی شکاندنەوەو هەڵوەرین و کەوتندا دەناڵێنن. ئەم خۆی وەکو ئەو هاوارو ناڵینەی دارەکان پێشکەش دەکات کە ئازاری شکاندنەوەو کەوتن سەرچاوەکەیەتی.
جارێکی تر وێنەی ملیۆن مەل بەرجەستە دەکات، کە هیلانەکانیان نغرۆ بووەو ئێستا بێ لانەو ماڵن. مەلەکان لە ئازاری لانە وێرانی و سەرلێشیواوی و بێ ماڵیدا دەنگی بێزاری، دەنگی نزاو پاڕانەوە، بەرزدەکەنەوە. رەنگە بیانەوێت ئەم دەنگە بە شوێنێک بگات بەو ئومێدەی دەستگیرۆییان بکات. ئەم، ئەو دەنگەیە، ئەو زایەڵەیە کە مەلەکان بەرزی دەکەنەوە. لێرەدا لەم دوو وێنەیەدا دەردەکەوێت، کە ئەم وەکو دەنگ و هاواری ئەوانە خۆی پێشکەش دەکات، کە بەهەر شێوەیەک بێت سروشت، یان مرۆڤ غەدری لێکردوون. واتە ئەم دەنگ و هاواری ماف خوراوان و ماف زەوتکراوانە. لە لایەکی ترەوە ئەم خاسێتی مرۆڤ بەم رەگەزانەی سروشت، کە لێرەدا دارو مەلەکانن دەبەخشێت. دارەکان لەبەردەمی رەشەبادا ئازار دەچێژن، هاواریان لێ بەرزدەبێتەوە، کە ئەمەش خاسێتی مرۆڤە، یان بەگشتی خاسێتی زیندەوەرانە. بەخشینی خاسێتەکانی مرۆڤ بە رەگەزەکانی سروشت مانای بەرزکردنەوە، یان بەرزدانانی ئەم رەگەزانەیە بۆ ئاستی مرۆڤ، یان وەکو مرۆڤ. ئەمەش خاسێتێکی دیاری ئەزموونی شیعری ئەم شاعیرەیە، کە هەمان شێوەی مرۆڤ دەڕوانێتە رەگەزە نامرۆییەکانی سروشت، بەتایبەتی ئەو رەگەزانەی دەتوانن جوانی و بەهاکانی جوانی بەرهەم بهێنن.
ئەم لە کاتێکدا خۆی وەکو هاواری ملیۆن داری بەر رەشەباو وەکو زایەڵەی ملیۆن مەلی تەریوو پێشکەش دەکات، هیچ جوڵەیەک ناکات، بەڵکو لە شوێنی خۆیەوە دەڕوانێت، ئەویش لە پەنجەرەی پایزێکی ئەبەدیەوە دەڕوانێتە دنیای تەم و خوێنی رژاوی گەڵاکان و چرای کوژاوەی ماڵەکان. ئەم سێ شت دەبینێت کە هەرسێکیان فەزای جۆرێک لە تراژیدیا پێکدەهێنن. تەم یان تەمومژ هێمای لێڵی و ناڕوونی و نادڵنیایی و پێشهاتی مەرگە. خوێنی رژاو ئاماژە بۆ کوشتن دەکات. چرای کوژاوەی ماڵەکان دەلالەتی چۆڵی و نەبوونی ژیان و خامۆشی و وێرانەیی هەڵدەگرێت. ئەم سەیری ئەم دیمەنانە دەکات کە کارەسات نیشان دەدەن. لە کوێیشەوە دەڕوانێت، لە پەنجەرەی پایزێکی ئەبەدیەوە. بێگومان دیسان پایز دەلالەتی زەردبوون، بەرەو کۆتایی چوون و کەوتن و مردن هەڵدەگرێت. ئەم لە پەنجەرەی، یان لە روانگەی ئەم وەرزەوە دەڕوانێت و خاسێتی ئەبەدی یان هەتاهەتایی دەدات بە پایز. بەمانایەکی تر ئەم لە نێو ئەم دیمەنی هەتاهەتایی زەردبوون و بەرەو کۆتایی چوون و مردنەوە دەڕوانێتە ئەو دیمەنە خەماوی و تراژیدیانەی کە باسیان دەکات. هەروەک ئاشکرایە پایز نەک هەروەک وشە، یان وەکو دالێک، یان وەکو وەرزێکی بێ لایەن، بەڵکو پایز وەکو فەزای گشتی و وەکو رەگەزێکی بەرهەمهێنانی دەق و کەرەستەی بنیادنانی دەق بە هەموو ماناو دەلالاتەکانیەوە رەگەزێکی هەمیشە ئامادەیە لە ئەزموونی شیعری ئەم شاعیرەدا.
لە دەقەکەدا هاتووە:
ئیسماعیلێکم ئێستاکە..نەک چەقۆی ئیبراهیمی باوک../ چەقۆی دەستی دێوی غوربەت سەرم ئەبڕێ / چ فریشتەیەک ئەگاتە هانای زریکەی بەر لە مەرگ و سەربڕینم؟/ چ فریشتەیەک گیاندارێ ئەکاتە قۆچی قوربانیی ئەم غوربەتە؟/ ئەی خوای گەورە نایەتە دەنگ؟/ لە گەرووی کەنیسەکانا../ خنکاوە پەیامی عیساو زایەڵەی زەنگ / مەسیح هەر بە خاچەوەیە../ ئێسک و گۆشتی لەگەڵ تەختەو بزماری خاچ تێکەڵ بووە / خوێنی هەڵمی لێ هەڵئەسێ../ ئەی نابینن هەڵمی خوێنی../ چیاو دەشتی سوور کردووە؟ / هەوا بۆنی مەرگی لێ دێ../ مەرگ رەشەبای هەڵکردووە./
ئەم دەگەڕێتەوە بۆ ناو چیرۆک یان ئەفسانەی ئایینی و هەندێک لە دیمەنی ئەو چیرۆک و ئەفسانە ئایینیانە دەکاتە کەرەستەی بەرهەمهێنانی دەقەکەی و ئەو رەگەزانەش بەشداری دەکەن لە بەرهەمهێنانی شیعریەتی دەقەکەدا کە ئەوەش لە ئاستێکی تردا بەشداریکردنە لە بەرهەمهێنانی جیهانبینی دەقەکەدا. لە ئەفسانە ئایینیەکەدا خودا فەرمان بە حەزرەتی ئیبراهیم دەکات ئیسماعیلی کوڕی بکات بە قوربانی. ئیبراهیم بە فەرمانەکەی خودا رازی دەبێت و ئەوە بە کوڕەکەی دەگەیەنێت، کوڕەکەشی فەرمانی خوداو باوکی رەتناکاتەوەو ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بکرێتە قوربانی. لە ئاستی نەبینراودا دەلالەتی ناڕازیبوون بەم کارەی ئیبراهیم بەرهەم دێت، کە لە راستیدا کارێکی ناعەقڵانیەو تەنیا لە سنووری ئەفسانەدا جێگای دەبێتەوە، بەتایبەتی هەردوو رازیبوونەکە، رازیبوونی باوکێک بۆ ئەوەی کوڕەکەی سەرببڕێت. هەروەها رازیبوونی کوڕێک بەوەی باوکی سەری ببڕێت. سەرئەنجام کۆتایی ئەفسانەکە دەزانین کە گوێڕایەڵی باوک بۆ فەرمانی خوداو رازیبوونی کوڕ بە فەرمانی خوداو فەرمانی باوکی، دەبێتە هۆی بەخشینی ئیسماعیل و بەوەش لە سەربڕین رزگاری دەبێت.
ئەمی شاعیر باسی چەقۆیەکی ترسناکتر لە چەقۆی ئیبراهیمی باوک دەکات، کە ئەویش چەقۆی غوربەتە، کە ئەم غوربەت وەکو دێو باس دەکات. ئاشکرایە کە دێو هێمایە بۆ زیندەوەرێک یان ئاژەڵێکی ترسناک، کە زیاتر روویەکی ئەفسانەیی هەیە. ئەم چەقۆی دەستی ئەو هێزە ترسناکە سەری دەبڕێت، کە لە بەراورددا نیشانی دەدات ئازاری چەقۆی دەستی ئەم دێوی غوربەتە زۆر لە ئازاری چەقۆی ئیبراهیم پڕ ئازارترو ترسناکترە. لێرەدا ئەم راستەوخۆ پێمان دەڵێت کە غوربەت چ هێزێکی هەیەو چۆن ئازاری غوربەت لە هەموو ئازارێک ترسناکترەو نەک رۆح بە تەنیا بەڵکو جەستەی مرۆڤیش دەهاڕێت.
لە ئەفسانە ئایینیەکەدا خودا فەرمان بە فریشتە دەکات بەرانێک بخاتە بەردەم چەقۆکەی ئیبراهیمی باوکی. ئێستا ئەم خۆی دەچوێنێت بە ئیسماعیل، بەڵام ئیسماعیلی ژێر دەمی چەقۆی ئیبراهیم نا، بەڵکو ئیسماعیلی ژێر دەمی چەقۆی ئەو دێوی غوربەتەی کە باسی دەکات. ئێستا ئەم چاوەڕوانی ئەوەیە فریشتەیەک بێت و فریای ئەو بکەوێت بەر لەوەی سەرببڕرێت و بمرێت. هەر بۆیە دەپرسێت ئایا فریشتەیەک هەیە بێت و ئاژەڵێک بخاتە بەردەم چەقۆی دێوی ترسناکی غوربەت و بەمەش ئەم لە سەربڕین رزگاری ببێت؟ کەواتە ئەم نەک هەر چاوەڕوان دەکات فریشتەیەک، هێزێک، فریادڕەسێک بێت و لە دەمی چەقۆی دێوی غوربەت رزگاری بکات، بەڵکو تەنانەت ئەم دەپرسێت، ئایا خودا بەرامبەر هێزی ترسناکی غوربەت نایەتە دەنگ و ئەم لە هەڕەشەو ئازاری ئەو هێزە ترسناکە ناپارێزێت؟ واتە لە پشتی ئەو پرسیارەشەوە ئەو دەلالەتە بەرهەم دێت کە ئەم چاوەڕوانی ئەوەیە خودا بەدەنگ بێت و لەم بارە ناهەموارە رزگاری بکات.
ئەم چاوەڕوانی ئەوەیە خودا بە فریای بکەوێت، بەڵام ئەم رووبەڕووی جۆرێک لە بێ ئومیدی دەبێتەوەو لەوە تێدەگات خودا بێ باکە لە ئازارەکانی نەک هەر ئەم بەتەنیا، بەڵکو لە ئازاری هەموو بنیادەم . ئەم ئەوەی یاد دەکەوێتەوە کە عیسای کوڕی مریەم سەرباری ئەوەی پێغەمبەرو رەوانەکراوی خودا بوو، لە خاچدراو پەیامەکەی و دەنگی زەنگی کڵێساکانیش وەکو پەرستگای عیساو ئایینەکەی خنکێنران و ئێسک و گۆشتی تێکەڵاوی بزمارو تەختەی خاچ کران، کەچی خودا بەدەنگ نەهات. ئەم باسی تراژیدیای لە خاچدانی مەسیح دەکات بەو ترسناکیەو ناڕاستەوخۆ ئەم بارە ناهەموارەی غوربەتی خۆی دەچوێنێت بە کارەساتی لە خاچدانی مەسیح. ئەم باسی ئەوە دەکات کە خوێنی تێکەڵاوبووی مەسیح بە تەختەو بزماری لەخاچدان هەڵمی لێ هەڵدەسێت، واتە هێشتا ئەو لەخاچدانە نوێیەو خوێنەکەی سارد نەبۆتەوە، هەڵمی خوێنەکەیشی چیاو دەشت سوور دەکات. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت تاوانەکە هێندە گەورەیە مەترسی و کاریگەری تۆقێنەری و ئاستی ناحەقیبوونی هەموو دنیای گرتۆتەوە، بەجۆرێک لە هەموو شوێنێک بۆنی مەرگ دێت و مەرگ وەکو رەشەبا دێت و هەموو لایەک دەگرێتەوەو هیچ نابوێرێت. لێرەدا لە ئاستی قوڵی دەقەکەدا ئەوە دەردەکەوێت کە تاوانی لەخاچدانی مەسیح هێندە گەورەو ترسناکە سیماو روخساری ژیاندۆستی لەم گەردوونەدا خستووەتە بەردەم هەڕەشەوەو مەرگ بووەتە فەزای گشتی و هەڕەشە لە ژیان دەکات. لە بارودۆخێکی لەم جۆرەشدا خودا تەنیا سەیری کارەساتەکە دەکات و هیچ هەڵوێستێک وەرناگرێت و هەرگیز بەدەنگ نایەت. شاعیر ئەم رووداوە دەگێڕێتەوە بە مەبەستی قسەکردن لەسەر ئەو باری غوربەتەی کە تیایدایەو هەمان شێوەی چەقۆکەی ئیبراهیم هەڕەشە لە ژیانی ئەم دەکات، یان هەمان شێوەی لەخاچدانی مەسیح هەڕەشە لە کۆی ژیان دەکات، کەچی خودا بەدەنگ نایەت. ئەمەش بەجۆرێک دەبێتە هۆی بێ هیوابوونی ئەمی شاعیر لەوەی کەسێک، فریشتەیەک، رزگارکەرێک بە فریای بکەوێت.
بۆ جارێ خوا نایەتە دەنگ؟ / بۆ جارێ خوا نابێ بە رەنگ؟ / ئابڕوی مرێمیان بردو / وێنەکەی وا بە دیواری باڕو مەیخانەکانەوە / نوقمی ژەهری حەشیشە و توتن و تلیاکە../ گوڵێکی هەڵپروکاوە بەدەست لیکی شەمەزاریی و /نیگای بەدمەستەکانەوە./
ئەمی شاعیر بە بینینی دیمەنێکی تری ئەو رووداوە ناجۆرانەی کە بینیوونی، یان دەیانبینێت نیگەرانە. بەڵام بە ئەندازەی نیگەرانبوونی لە روودانی ئەو کارەساتە تراژیدییانە، لە بێدەنگی خوداو بێ باکیەکەی نیگەرانە. مەسیحی هەڵگری پەیامی ئەو بۆ مرۆڤایەتی سێ مێخە دەکێشرێتەوە، پەیامەکەی دەخنکێنرێت و زەنگی کەنیسە کە پەرستگای ئەو کپ دەکرێت، کەچی ئەو هەر بێدەنگە. ئەم چاوەڕوان دەکات خودا بێتە دەنگ و لە رووی بەدەنگ هاتن و رەتکردنەوەی ئاشکرای ئەو رووداوانەوە بوونی خۆی بنوێنێت، بوونێک کە وەکو رەنگ ئامادەبوونی خۆی لە بەرچاو و خەیاڵ و بیری مرۆڤایەتیدا ون نەکات و هەمیشەش وەکو وریاکەرەوەیەک لەبەرچاو و خەیاڵی مرۆڤایەتیدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بوێری ئەوەیان نەبێت نەک دەست درێژی بکەنە سەر پیرۆزییەکان و بەهاکان بڕوخێنن، بەڵکو نەوێرن دەست درێژی بکەنە سەر یەکتریش.
ئەم دیمەنێکی تری ئازاربەخش دەخاتە روو ئەویش بۆ دوو مەبەست. یەکەمیان بۆ دەرخستنی ئەوەی کە خودا بێ باکە لەو هەموو کارە ناجۆرانەی کە روودەدەن. دووەمیان ئەوەیە مرۆڤ زۆربەی کات هەموو سنوورێک تێدەپەڕێنێت و گوێ بە هیچ یاساو رێساو نەریتێک نادات و خۆی دەداتە دەستی حەزو ئارەزووەکانی. دەشێت هەندێ جار ئەم حەزو ئارەزووانە بە ئاراستەی دروستکردن و بنیادنان بجوڵێن، بەڵام زۆر کاتی تریش خۆدانە دەستی ئەم حەزو ئارەزووانە دەبێتە هۆی شێواندن و ناشیرینکردن و وێرانکردن و لەناوبردن و لەناوچوون. ئەم یەکێک لەو سنووربەزاندنانە بە هەڵواسینی وێنەی مرێم ناودەبات بەسەر دیواری باڕو مەیخانەکانەوەو وای وێنا دەکات کە ئەوە ئابڕوو بردنی ئەوە، ئەوێک کە دایکی عیسایە. بە بۆچوونی ئەم مرێم دووجار سوکایەتی پێکراوە، یەکەمیان وەکو خۆی کە مرۆڤەو مێینەیەو دایکە تەنانەت دایکێک کە بە پاکیزەیی عیسای بووە، کە پێویستەو دەبێت لە هەر سێ رووەکەوە رێزی لێ بگیرێت. دووەمیان دایکی عیسایە یەکێک لەو چەند کەسە دەگمەنەی کە خودا پەیامی خۆی بۆ مرۆڤایەتی لە رێگای ئەوەوە رەوانە کردووە. ئێستا وێنەی ئەم کەسێتە کە لە روانگەی ئایینەوەو لە رونگەی مرۆڤایەتیشەوە دەبێ رێزی لێ بگیرێت و تەنانەت ئەگەر وێنەکەشی هەڵبواسرێت، دەبێت لە کڵێساو شوێنی خودا پەرستی و لە شوێنە پیرۆزەکاندا هەڵبواسرێت، کەچی ئێستا وێنەی ئەم بە دیواری باڕو مەیخانەکانەوە هەڵواسراوەو بەردەوام دووکەڵی جگەرەو بۆنی حەشیش و تلیاک دەکرێت بەسەریداو بەدمەستان لەژێر سایەی وێنەکەی ئەمدا چەندین رەفتاری نەشیاو دەکەن. دەشێ لەباری بەدمەستیشیاندا بەخەیاڵی پیس و چڵێسانەیانەوە بە چاوی ناپاکی و حەزی ئاژەڵانەیانەوە لێی بڕوانن. شاعیر لە دەقەکەدا ئەم وێنەیەمان بە شێوەیەکی هێندە کاریگەر بۆ بەرجەستە دەکات، دەشێت ئێمەی خوێنەر بکاتە هاوبەشی خۆی لە روانینداو هەمووان واهەست بکەین بەڵێ ئەوەی ئەو وەکو سوکایەتی کردن بە مرێم وێنای دەکات، جۆریکە لە سوکایەتی کردن بە هەمووان، بە هەموو مرۆڤایەتی. کەچی لە پای ئەو هەموو سوکایەتی و نادادپەروەرییەی کە لەم سەر زەمینەی خودادا دەکرێت، خودا بۆ تەنیا جارێکیش بەدەنگ نایەت و تواناو دەسەڵات و هێزی لەبن نەهاتووی خۆی نیشان نادات و بێ باکە لە هەموو ئەوانەی روودەدەن.
شاعیر دەڵێت: لەو رۆژەوە.. قابیل هابیلی برای کوشت / لەو رۆژەوە.. دەرگای شەهوەت کرایەوە../ دەرگا لە خوێن کەوتە سەر پشت / لەو رۆژەوە.. زەمین خوێنی.. / بەردو درەختی بەربووە / لەو رۆژەوە.. خاک بۆ پەیامێکی عیسا.. / ئاگر لە جەرگی بەربووە / عیسا تەمە، عیسا تەمە / گەرچی گەڕانەوەی خەونی هەزارەها رەش و رووت و/ دڵ روخاوی ژێر خەمە / کە قابیل تەرمی هابیلی لە کۆڵا بوو../ بۆ خوا قەلەڕەشی بۆ نارد؟ تا فێری کا چۆن بیکا بەژێر خۆڵەوە / چی ئەبوو گەر قابیل هەر تەرمی هابیلی بگرتایە بەکۆڵەوە؟
شاعیر جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ ناو پانتایی مێژوو ئەفسانەو یەکەمین رووداوی رشتنی خوێنی مرۆڤ لەسەر زەوی دێنێتەوە یاد کە ئەویش کوشتنی برایە بەدەستی برا. قابیل و هابیل برابوون. قابیل خەریکی کشتوکاڵ بوو، هابیل مەڕو ماڵاتی بەخێودەکرد. بەپێی ئەوە لە سورەتی “المائدە” دا هاتووە، جووت برا بڕیار دەدەن قوربانی بۆ خودا بکەن. قابیل کە بڕوای لاواز دەبێت خراپترینی بەروبوومە کشتوکاڵیەکەی دەکات بە قوربانی. هابیل کە بڕوادارێکی بەهێز دەبێت، باشترین مەڕی ناو رانەکەی دەکات بە قوربانی. خودا قوربانیەکەی هابیل وەردەگرێت بەڵام قوربانیەکەی قابیل وەرناگرێت، چونکە قوربانی کەسێکی بڕوا لەق و لاوازە. ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی رق و کینەی زۆری قابیل لە هابیلی برای و بڕیار دەدات براکەی بکوژێت. بە پێی ئەفاسەنەکە قابیل سەری هابیل لەسەر بەردێک دادەنێت و لەسەرەوە بەردێکی تری پیا دەکێشێت و دەیکوژێت. پاشان کە دەبینێت براکەیی کوشت، زۆر پەشیمان دەبێتەوەو نازانێت چی بکات و تەرمەکەی چی لێ بکات. بە ناچاری تەرمی براکەی لەکۆڵ دەکات و نازانێت چی لێ بکات. لەو کاتەدا خودا قەلەڕەشێک دەنێرێت کە کەلاکی قەلەڕەشێکی مردارەوەبووی بە کۆڵەوەیە. قەلەڕەشە زیندووەکە چاڵێک هەڵدەکەنێت و قەلەڕەشە مردارەوەبووەکەی تێدەخات و بەخۆڵ دایدەپۆشێت بۆ ئەوەی قابیلیش بەهەمان شێوە تەرمی براکەی بشارێتەوە. بەو جۆرەی قەلەڕەشەکە، قابیل چاڵێکی هەڵکەندو تەرمی هابیلی برایی تێدا شاردەوە. بەڵام بۆ هەتاهەتایە، قابیل پەشیمان بوو لەو کارەی و هەستیکرد ئەو یەکەم دۆڕاوە، چونکە دەستی چووە خوێنی براکەیی و بوو بە یەکەم پیاوکوژ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. بێگومان لە روانگەی ئایینەوە کوشتن گەورەترین تاوانە. هەروەک لە هەمان سورەتدا هاتووە ئەوی کەسێک بەدەستی ئەنقەست بکوژێت وەکو ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتی کوشتبێت. دوای ئەم کارە نادروستەی قابیل تا دەمرێت بە ئازارەوە ژیان بەڕێداکات.
شاعیر ئەم یەکەم چیرۆکی تاوانی کوشتنە دەکاتە کەرەستەی بنیادنانی دەقەکەی و دەیەوێت پێمان بڵێت لەو رۆژەوە برا دەستی خۆیی بە خوێنی براکەی سوورکرد لەسەر غیرەکردنێکی ناڕەوا، کە دەشێت رەگوڕیشەکەی خواست و ویستی کاتیی یان دنیایی بووبێت، رۆحی مرۆڤایەتی بە توخم و رەگەزەکانی تاوان و ناپاکی بارگاوی بووە. ئەم پێیوایە یەکەم تاوانی کوشتن، مانای کردنەوەی دەرگای شەهوەتە، کە مەبەست لەوەش کردنەوەی دەرگای حەزو ئارەزووی دنیاییە. کەواتە لێرەدا لە ئاستی نەبینراوی دەقەکەدا ئەو دەلالەتە بەرهەم دێت، کە پاڵنەری سەرەکی هەموو تاوانێک لەم گەردوونەدا، کە کوشتنی هابیل یەکەمین تاوانی دیارە، هەموویان لەژێر کاریگەری پاڵنەری دنیاویستیدا بەهەموو رەهەندەکانیەوە روودەدەن. بە بارێکی تردا ئەو مرۆڤەی گەیشتووتە پلەی زاهید و دەستی لەم دنیا شۆردووەو هەموو حەزو ئارەزووە دنیاییەکانی خۆیی کوشتووە، هیج پاڵنەرێکی نییە بۆ ئەنجامدانی هیچ تاوانێک. ئەمەش لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا یەکدەگرێتەوە کە حەزو ئارەزووە دنیاییەکانی مرۆڤ وەکو بەشێک لە غەریزەی ئاژەڵی مرۆڤ سەیر دەکات. بێگومان ئەگەر غەریزە ئاژەڵیەکانی مرۆڤ بەسەر ویژدان، یان هوشیاری یان تەنانەت بەسەر غەریزە مرۆییەکانیدا باڵادەست بن، ئەوا رەفتاری باڵادەست لە مرۆڤدا دەبێتە رەفتاری دڕندانەو ئەوکاتەش هیچ بەربەست و رێگرییەک لەبەردەم تاوانکردندا نامێنێت.
ئەمی شاعیر هۆکاری هەموو ئەو تاوانانەی لە دوای کوشتنی هابیل لە لایەن قابیلەوە دەخاتە ئەستۆی قابیل و پێیوایە ئەم رچەشکێن بوو بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی فێری تاوانی کوشتن بکات. هەروەها ئەو سەرەتای تریش لەپاڵ ئەم تاوانەدا بۆ سەرهەڵدانی تاوان دیاری دەکات. ئەو باسی ئەوە دەکات لەو رۆژەوە دەرگای شەهوەت کراوەتەوە، خوێنڕشتن بووەتە کارێکی ئاسایی. ئەمەش مانای ئەوەیە لەو ساتەوە مرۆڤ خۆی دایە دەستی حەزو ئارەزووەکانی و بەجۆرێک بوو بە کۆیەلەی ئەو حەزو ئارەزووانە، ئیتر دەرگای تاوان و خوێنڕشتن کەوتە سەرپشت. ئەم پێیوایە نەک هەر خوێنی مرۆڤ لەم سەر زەویە دەڕژێت، بەڵکو درەخت و تەنانەت رەگەزی بێ گیانی وەکو بەردیش خوێنیان بەربووە. لێرەدا جارێکی تر خاسێتی زیندەوەر بە رەگەزە نازیندووەکانی لە جۆری بەرد دەبەخشرێت. واتە لە ئەنجامی یەکەم تاوانی کوشتن و کردنەوەی دەرگای حەزو ئارەزووە ئاژەڵیەکانی مرۆڤدا تاوان و خوێنڕشتن بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی لەم گەردوونەدا.
ئاشکرایە پەیامی عیسا، سەرباری بنەماکانی خوداپەرستی و بڕوابوون بە جیهانێکی تر لە دوای مردن، پەیامی ئاشتی و برایەتی و راستگۆیی بوو. عیسا لە خاچ درا و ئامانجی سەرەکیش لە پشتی ئەم تاوانە نامرۆڤانە گەورەیەوە، لەناوبردنی پەیامەکەی عیسا بوو. خاک نیگەران بوو بۆ ئەوەی بەسەر عیساو پەیامەکەیدا هێنرا. ئەم وەها وەسفی ئەو تاوانە دەکات کە خاک ئاگر لە جەرگی بەربووە. ئەمەش وێناکردنی خاکە وەکو دایک و عیساو پەیامەکەشی وەکو نەوەی خاک، کە دایک بۆ لە دەستدانی نەوەکەی بە جەرگ سووتاو ناودەبرێت. ئەوەش قورسی ئازاربەخشی و گەورەیی تاوانەکە نیشان دەدات. ئەم لەو ساتەوە کە عیسا لە خاچ دراوە، وەکو تەم باسی عیسا دەکات، کە ئەمەش مانای ونبوون و لێڵی و نادیاری چارەنووسی ئەو و پەیامەکەیەتی. ئەو پەیامەی کە زۆرێک لە بێنەوایان و رەش و رووت و ئەوانەی لەژێر باری خەمدا دەناڵێنن، خەون بە زیندووبوونەوەی پەیامی ئاشتی و برایەتی و راستگۆیی عیساوە دەبینن.
ئەمی شاعیر سەبارەت بە یەکەمەمین تاوانی کوشتن ناڕاستەوخۆ باسی هەوڵێک دەکات بۆ شاردەنەوەی دەرئەنجامی ئەو تاوانەو ئاشکرا نەکردنی کە ئەویش ناشتنی تەرمی هابیلە. ئەم باسی ئەوە دەکات کاتێ کە قابیل تەرمی براکەی کە بەدەستی خۆی کوشتبووی لە کۆڵ دەکات و نازانێت چی لێ بکات، خودا قەلەڕەشێک وەکو رێنوماییەکەر بە قەلەڕەشێکی مردارەوەبووەوە دەنێرێت تا لەبەرچاوی قابیل لە ژێر گڵدا قەلەڕەشە مردارەوەبووەکە بشارێتەوە. ئەم پرسیار دەکات و دەڵێت ئایا بۆچی خودا ئەو رێنوماییکەرە بۆ قابیل دەنێرێت؟ لە کاتێکدا ئەو یەکەمین تاوانبارە بە کوشتن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و ئەو بەرپرسە لە هەموو تاوانی کوشتنەکانی دواتر. ئایا تاوانبارێکی لەم جۆرە بێ وێنە دەبێت لەو بارە ناهەموارەی تێیکەوتووە رزگار بکرێت؟ یان پێویستە بەجۆرێکی هێندە تووند سزا بدرێت کە کەسی تر بوێری ئەوەی نەبێت تاوانێکی تری لەو شێوەیە ئەنجام بدات؟ ئەگەر خودا ئەو قەلەڕەشەی بۆ قابیل نەناردایەو فێری نەکردایە چۆن تەرمەکە بشارێتەوەو خۆیی لێ رزگار بکات، ئەوا مانەوەی تەرمەکە بۆ هەتاهەتایە بە کۆڵی قابیلەوە وەکو نیشانەی تاوانکردن، گەورەترین سزا بوو بۆ ئەو. ئەگەری ئەوە هەبوو ئەگەر سزای لەکۆڵکردنی تەرمەکە بۆ هەتا هەتایە بەسەر قابیلدا بسەپێنرایە، ببوایەتە عیبرەت و دوای ئەو کەسی تر بوێری ئەوەی نەبوایە تاوانی کوشتن ئەنجام بدات. بەڵام وەکو دەبینرێت خودا قابیل لەو ڕوو زرەدیەی دنیا رزگار دەکات و سەرئەنجام لە بری ئەوەی مرۆڤ عیبرەت وەربگرێت و جارێکی تر بوێری ئەوە نەکات تاوانی کوشتن ئەنجام بدات، بەجۆریک ئەو ئاماژەی پێدەدرێت کە کوشتن کارێکی ئاساییە. لێرەدا لە ئاستی هەستپێکراو بەڵام نەبنراودا، جۆرێک لە ناڕەزایی لە ئاستی قوڵی دەقەکەدا بەرامبەر بە رزگارکردنی قابیل لەو بارە نیگەرانیەی تێیدابوو دەبینرێت. ئەمی شاعیر لایەنگری ئەوەیە کە نەدەبوو ئەو قەلەڕەشە بنێردرایە تا قابیل فێرنەبووایە تەرمەکە بشارێتەوەو بۆ هەمیشە بە کۆڵیەوە بوایە وەکو پەڵەی تاوان و ریسوایی و رووڕەشی، چونکە بە پێی تێڕوانینی هەموو ئایینە ئاسمانی و زەمینیەکان مرۆڤ شایانی کوشتن نییەو گەورەترین تاوانیش تاوانی کوشتنی مرۆڤە کە جێنشینی خودایە لەسەر زەوی.
بێگومان دەشێت ئەو پرسیارەی دەقەکە بەرزی دەکاتەوە ئەمە بێت: ئایا دەشێت کەسێک تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست ئەنجام بدات، کە وەکو گوتمان لە روانینی ئیسلامەوە وەکو ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتی بکوژێت، کەچی رێنوماییکەری بۆ بنێردرێت بۆ ئەوەی لەو بارە ناهەموارەی کە تێیکەوتووەو رەنگە رزگاربوونی ئەستەم بێت، رزگار بکرێت؟ لە پشتی ئەم روانینەوە کە دەقەکە بەرجەستەی دەکات، ئەو دەلالەتە بەرهەم دێت، کە یاساکانی ئەم گەردوونە سەرباری رێکخستنیان بەجۆرێکی گونجاو و پڕ لە هارمۆنی، بەڵام ناجۆری و نادادپەروەری زۆریان تێدایەو ئەو ناجۆری و نادادپەروەرییەش دەرهەق بە مرۆڤ دەکرێت، کە لەراستیدا دەبوو لەم گەردوونەدا هەموو جوڵەیەک لە بەرژەوەندی مرۆڤ و لە پێناوی سەروەری مرۆڤدا بووایە وەکو ژیرترین و پەرەسەندووترین بوونەوەرو وەکو نوێنەری خودا لەسەر زەوی.
لە دەقەکەدا هاتووە:
ئەی سەردەمی قەلەڕەش و کونەبەبوو../ من ئەمرم و لەناو دەریای دوودڵیی یا../ شەپۆلێکی دڵنیایی بۆچی مێشکم ناپژێنێ../ بەسەر تاشەبەردێکەوە؟ / شەپۆلێکم ئەسوتیم و نابمە هەڵم../ لە دارستانێ تاشەبەرد../ هەڵئەنوتێم و سۆز ئەکەم بە عەزرەت کەنارێکەوە / گشت گیانم لەت و پەت بووە / لەهەر چایخانەو شەقام و بن دارێکا../ پارچەیەک لە دڵم ونبووە / من یوسفم..یەعقوبیشم../ نیوەم لە بنی بیرایەو نیوەم ئەگری / کوانێ ئۆقرە؟.. کوانێ ئارام؟../ کراسی یوسف بۆ یەعقوب../ یەعقوبێکی ژێر هەرەس و ملیۆنێ زام./
شاعیر راستەوخۆ قسە لەگەڵ سەردەم، یان بارودۆخ دەکات و لە رێگای دانەپاڵی چەند خاسێتێکەوە دەیەوێت ناجۆری و خراپی سەردەمەکە نیشان بدات، بەڵام لە پشتەوە وەسفی سەردەمەکە ناکات، بەڵکو راستەوخۆ دەیدوێنێت و پێی دەڵێت تۆ سەردەمێکی خراپ و ناجۆریت. ئەوەش لە بەکارهێنانی هەردوو ناوی قەلەڕەش و کونەپەپوو-وە نیشان دەدات. قەلەڕەش هێمای کاولکاری و وێرانبوون و چۆڵەوانی و رووتکردنەوەیە لە هەموو سیمایەکی ژیان. هەروەها کونەپەپوو هێمای خراپەو بەدبەختی و هەواڵ و راگەیاندنی شەڕو کارەسات و نەهامەتیە. لە رێگای بەکارهێنانی ئەم هێما نادڵگیرانەوە، کە هەڵگری ماناو دەلالاتی کارەسات و لەناوچوونن، شاعیر بە کات، یان بەسەردەم دەڵێت تۆ کات و سەردەمێکی بارگاوی کراویت بە رەگەزەکانی کارەسات و مەرگدۆستی. واتە ئەو دەیەوێت بڵیت کە ئەو سەردەمەی دەقەکەی تیادا بەرهەمهاتووە، سەردەمێکی ناهەموارو تراژیدی بووە.
ئەم باسی ئەوە دەکات لەم سەردەمە ناجۆرەدا دەمرێت، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەم لە بارێکی دوودڵیدایە، کە مەبەستی لە باری شلۆق و گومان و نادڵنیاییە. ئەوەش بێگومان وای لێ دەکات ئارام نەگرێت و هەمیشە نیگەران بێت و لەبەردەم ترسدا بێت. ئەم لەباری دوودڵیدا دەمرێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بە گومانەوە سەیری مردن و دوای مردن دەکات و شتێک نییە دڵنیای بکات و بیگەیەنێت بە دڵنیایی، یان بە زاراوەی ئایینی بیگەیەنێتە یەقین. چونکە ئاشکرایە گەیشتن بە یەقین مانای حەوانەو ئاسودەیی رۆحی و دەروونی. ئەم ئێستا خوازیاری ئەوەیە بگات بە دڵنیایی. هەربۆیە دەپرسێت بۆچی شەپۆلێکی دڵنیایی مێشکی ناپژێنێت. کە ئەم دەربڕینە دەشێت وەها لێکبدرێتەوە کە ئەم زۆر پەرۆشی دڵنیاییە، یان بە بارێکی تردا، دەخوازێت دڵیایی وەکو هێزێکی وێرانکەر یان وەکو هێزێکی یەکلاییکەرەوە لە مێشکیدا بتەقێتەوە. کە ئەوەش دەیگەیەنێت بە دڵنیایی، یان بە لوتکەی دڵنیایی، کە ئەویش یان دڵنیابوونە لە مردن و چارەنووسی دوای مردنی، یان دڵنیابوونە لە مردن و کۆتاییهاتنی هەموو شتێکە لە دوای مردن، .واتە گەیشتن بە یەقینی ئەوەی کە دوای مردن ژیانێکی ترو دنیایەکی تر هەیەو دەشێت ئەم بە ئومێدی ئەو ژیانەی تر بێت و لەبەرئەوەش گوێ بە مردن نەدات و وەکو دەستپێکی لەناوچوون و سڕینەوەی هەتاهەتایی سەیری نەکات، یان وەها لە مردن نەڕوانێت کە بریتیە لە گەیشتن بە یەقینی ئەوەی کە مردن دوا خاڵە کە ئەم بیگاتێ و دوای ئەو هیچ شتیکی تر نییە. بێگومان ئەم ئێستا لە گومانی نێوان ئەم دوو بۆچوونە، یان ئەم دوو لێکدانەوەدایەو تاکو ئێستا نەگەیشتووە بە هیچ کام لەو دوو یەقینە، کە بێگومان گەیشتن بەهەر کامێکیان بۆ ئەم رزگاربوونە لەو بارە شلۆقی و نیگەرانییەی کە تیایدایە. هەربۆیە دەخوازێت بگات بە ئاستی دڵنیایی بۆ ئەوەی ئارام بگرێت و بحەوێتەوە.
ئەم خۆی وەکو شەپۆلێک دەناسێنێت نەک خۆی بە شەپۆل بچوێنێت. باسی ئەوە دەکات کە دەسوتێت، بەڵام نابێت بە هەڵم. لە راستیدا هەموو ئەو شتانەی، یان هەموو ئەو مادانەی کە دەسوتێن، دەبن بە دوو جۆر پاشماوە، کە یەکێکیان دوکەڵەو پەرش و بڵاودەبێتەوەو سەرئەنجام هیچی نامینێتەوە. دووەمیان خەڵوزو سوتووە کە وەکو پاشماوە بەجێدەمێنن و دەشێت لەگەڵ رۆیشتنی کاتدا لەناوبچن، یان بگۆڕێن بۆ شتی تر چونکە ئاشکرایە لە رووی زانستیەوە مادە لەناو ناچێت، بەڵکو لە دۆخێکەوە یان لە شێوەیەکەوە دەگۆڕێت بۆ دۆخ یان شێوەیەکی تر. ئەم خۆی وەکو شەپۆلێک نیشان دەدات کە دەسووتێت. لە راستیدا شەپۆل خاسێتی ئاو یان خاسێتی دۆخی شلی مادەکانە، بە تایبەتی ئاوی دەریاو زەریاکان لە شوێنی خۆیاندا شەپۆل دەدەن. کە دۆخی مادەش ئەگەری ئەوەی هەیە بە دوو ئاراستە بگۆڕێت بەپێی بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی پلەی گەرمی. لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمیدا ئاو یان دۆخی شڵی دەگۆڕێت بۆ هەڵم. لە نزمبوونەوەی پلەی گەرمیدا ئاو دەگۆڕێت بۆ دۆخی رەقی، واتە دەبێتە سەهۆڵ. بەڵام ئەم دەسوتێت کەواتە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوەو بەوپێیەش دەبێ ببێتە هەڵم، بەڵام ئەو باسی دەرچوونی خۆی لە جوڵەی ئەم یاسا سروشتیە دەکات.
ئەم لەم بارودۆخە خراپەی کە تیایدایە باسی ئەوە دەکات وەکو شەپۆلێک دەسووتێت و بە نیگەرانیەوە بەسەر دارستانی تاشەبەرددا هەنگاودەنێت و هەڵدەنوتێت. دارستان لە لایەک هێمای چڕی و سەوزاییە و زەمینەیەکە بۆ شاردنەوەو حەشاردان و تەنانەت زەمینەیەکە بۆ ترس و دڵەڕواکێ و ونبوون. بەڵام ” دارستانێ تاشەبەرد” دەلالەتی وشکی و سەختی و ئاڵۆزی و نەبوونی ژیان و زیندەگانی و هەڵدێران و ملشکان و لەناوچوون هەڵدەگرێت. ئەم لەم بارە ناجۆرەی خۆیدا لە تاشەبەردی ئاڵۆزو سەخت هەڵدەنوتێت، جەستەی پارچە پارچە دەبێت، بەڵام لەوکاتەدا گۆرانی بە باڵای کەنارێکدا دەڵێت، یان خەون بەکەنارێکەوە دەبینێت. هیواخواستن لەو چرکەساتە ترسناکەی هەڵنوتاندا بە کەنارێکەوە دەلالەتی خەونبینن بەرزگاربوون و گەیشتن بە یەقین هەڵدەگرێت کە ئەویش گەیشتنە بە یەقینی بوونی ژیانێکی تر لە دوای مردنەکەی، یان گەیشتن بە یەقینی کۆتاییهاتنی هەموو شتێک لە مردندا. گەیشتن بە کەنار مانای گەیشتنە بە یەکێک لەو دوو یەقینە.
کاتێ ئەم لە تاشەبەرد هەڵدەنوتێ، لەت و پەت دەبێت و هەر پارچەیەکی دەکەوێتە شوێنێک و ناتوانێت بیاندۆزێتەوە. ئەم سەرباری ئەوەی باسی لەت و پەتبوونی گیانی دەکات، بەڵام گیان لە دەقەکەدا بە مانای جەستە و دەشێت بە مانای ژیانیش هاتبێت، چونکە ئەو باسی لەت و پەتبوونی گیانی و ونبوونی پارچەکانی دڵی دەکات، کاتێ باسی ئەوە دەکات لەهەر شوێنێک پارچەیەک لە دڵی ونبووە. دڵ بە مانای ژیان و بە مانای خۆشەویستیش دێت. بۆیە لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەم لە ئەنجامی مانەوە لەسەر خاڵی شلۆقی نێوان گومان و دڵنیایی، گیان و جەستەی لەت و پەت و پارچەپارچە دەبن و هەر پارچەیەکی لە شوێنێک ون دەبێت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمی قسەکەر لەپێناوی ئەوەی لەت و پەت نەبێت و ون نەبێت، دەیەوێت بگات بە یەقین، واتە دڵنیایی یان یەقین وەکو چارەسەر یان رزگاربوون لە دەستی ونبوون و لەناوچوون سەیر دەکات. لێرەدا ناڕاستەوخۆ لە ئاستی نەبینراوی دەقەکەدا ئەو دەلالەتە بەرهەم دێت کە گومان و مانەوە لەسەر هێڵی باریکی شلۆقی نێوان گومان و یەقین دەبێتە هۆی لەت و پەت بوون و ونبوون. کەواتە هەوڵی ئەم بۆ رزگاربوونە لە لەناوچوون. لەناوچوونێک کە ئەم واینیشان دەدات کە سەردەمی ناهەموارو نالەبار هێناویەتیە پێشەوەو ئەم خۆی چ وەکو تاکەکەس و چ وەکو نموونەیەک بۆ مرۆڤایەتی ناتوانێت لە هەژموونی مەترسیداری ئەو سەردەمە ناجۆرە دەربازبێت و بگات بە دڵنیایی. واتە نیگەرانی و ترسی ئەم تەنیا نیگەرانی و ترسی تاکەکەسیی خۆی نییە، بەڵکو ترس و نیگەرانیە لەو بارودۆخە ناهەموارەی جوڵەی گەردوون کە مرۆڤایەتی لەسەر هێڵی شلۆقی نێوان گومان و یەقین راگرتووەو ئەوەش بووەتە هۆی لەت و پەتبوون و ونبوونی.
شاعیر دەگەڕێتەوە بۆ ناو مێژوو، هەوڵدەدات لەو رووبەرەدا هاوشیوە بۆ خۆی بدۆزیتەوە. هەربۆیە دەمێک خۆی بە یوسف ناودەبات و دەمێک بە یەعقوب. مەبەست لەم خۆچواندنە بە باوک و کوڕێک کە هەریەکەیان بەجۆرێک قوربانیە بۆ ئەوەیە کە بڵێت ئازارو خەمەکانی دوو قوربانی لەخۆیدا کۆکردووەتەوە. یوسف کە لە لایەن براکانیەوە فڕێدەدرێتە بنی بیرەوەو یەعقوب کە کوڕی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیم خەلیلە قوربانی دیارنەمانی کوڕە هەر خۆشەویستەکەیەتی. پێشتریش ئیسماعیل کە مامی یەعقوبە بە فەرمانی خودا بڕیاربوو بکرێت بە قوربانی، بەڵام لەبەر گوێڕایەڵی خۆی و ئارامی و دانبەخۆداگرتنی باوکی، بەخشرا. یەعقوبی برازای ئیسماعیل و یوسفی کوڕی نموونەی تری دیاری قوربانین لە مێژوودا. بەڵام دیسان یوسف پاداشتی قوربانی بوونی وەردەگرێتەوەو دواجارو دوای فێڵ و ناپاکی براکانی دەبێتە عەزیزی میسر کە گەورەترین دەسەڵاتدارێتی لە دۆڵی نیل دادەمەزرێنێت لە دوای فیرعەونەکان. یوسف کوڕی یازدەهەمینی یەعقوب بوو، کە دوانزە کوڕی هەبوو. بەڵام یەعقوب ئەمی لە هەموویان خۆشتر دەویست. ئەوەش وایکردبوو براکانی ئیرەیی پێبەرن و رقییان لێی بێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بیخەنە بنی بیرەوەو کراسەکەی خوێناوی بکەن و بە باوکیان بڵین یوسف گورگ خواردوویەتی.بێگومان یوسفی قوربانی دواتر دەبێتە یەکیک لە کەسێتیە دیارەکانی مێژوو. ئەمەش بەجۆرێک وەکو ئەوە وایە هێزو دەسەلاتی خوداوەند پاداشتی بداتەوە لەپای ئەو ناپاکیەی براکانیلەگەڵیان کرد.
ئێستا شاعیر نیوەی یوسفە کە لە بنی بیردایەو براکانی رایانگەیاندووە کە گورگ خواردوویەتی. نیوەکەی تری یەعقوبە کە وێڵی دوای دۆزینەوەی کوڕەکەیەتی و دەشزانێت کە کوڕەکەی بە پیلانی کوڕەکانی تر سەرنگون کراوە. بۆیە یەعقوبیش لە ئازارێکی سەختدایە. ئازاری دیارنەمانی خۆشەویستترین کوڕی لە لایەک و هەستکردنی بە ناپاکی کوڕەکانی تری لە لایەکی ترەوە. ئێستا ئەمی شاعیر ئازاری ئەم دوو قوربانیەی پێکەوە لەخۆیدا کۆکردووەتەوە. سەرباری ئەوەش هێشتا بە دوای ئارامی و حەوانەوەدا دەگەڕێت. ئەم پێشتر خۆی وەکو یوسف و لە هەمان کاتدا وەکو یەعقوبیش دەناسێنێت، بەڵام ئێستا زیاتر خۆی دەخاتە شوێنی یەعقوب و ئازاری دیارنەمانی کوڕەکەی رۆحی دەکرۆژێت و بەدوای نیشانەیەکی دڵنیاییدا دەگەڕێت. وەکو ئاشکرایە براکانی یوسف کراسەکەی یوسف خوێناوی دەکەن و دەیکەن بە بەڵگە بۆ نیشاندانی ئەوەی کە براکەیان گورگ خواردویەتی. ئێستا یەعقوب بە دوای سۆراخی کوڕەکەیدا ئارامی لەبەربڕاوە. ئەو دەیەوێت لە چارەنووسی کوڕەکەی دڵنیابێت، تەنانەت ئەگەر چارەنووسێکی رەشیش بێت. واتە ئەو بەدوای دڵنیاییدا وێڵە، تەنانەت ئەگەر ئەو دڵنیاییە بە نەمانی کوڕەکەیشی بێت باشترە لەوەی لەو گومان و نیگەرانیەدا بمینێتەوە. بۆیە بینینی کراسی خوێناوی یوسف سەرباری ئەوەی کە گەورەترین کارەساتە بۆ ئەو، بەڵام هێشتا جۆرێک لە دڵنیایی پێدەبەخشێت بەڵام دڵنیاییەکی تفت وتاڵ و پڕ لە ئازار. لێرەداو لە پشتی ئەم بۆچوونەوە، دەقەکە لایەنگیری ئەوە دەکات کە گەیشتن بە دڵنیایی هەرچەندە دڵنیاییەکی پڕ لە ئازاریش بێت باشترە لە مانەوە لە باری گومان و نیگەرانی و چاوەڕوانیدا.
ئێستا بە ئاشکرا دیارە کە ئەم دەقە لەسەر بنەمای دووانەی گومان / دڵنیایی بنیادنراوە، کە ئەمەش بارێکی ئاشکراو باڵادەستە لە ژیانی مرۆڤدا. هەرچەندە گومان رێگایەکی دیارە بۆ ئاشکراکردن و بۆ دۆزینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بارێکی ناجێگیر و شلۆقە، هەموو ناجێگیریەکی دەروونی و رۆحی ئازاربەخشە. ئاشکرایە نەک هەر مرۆڤ بەڵکو کۆی زیندەوەران هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە ئازارچەشتن بەدووربن. هەر لەژێر کاریگەری ئەم هۆکارەدایە کە مرۆڤ وەکو پەرەسەندوترین بوونەوەر بەدوای دڵنیایدا دەگەڕێت، بەو ئومێدەی لەوباری نیگەرانی و گومانە دەربازبێت و ئەوەش ببێتە هۆی رزگارکردنی لە ئازاری رۆحی و دەروونی و ویژدانی. بەڵام گەیشتن بە دڵنیایی یەعقوب لەگەڵ خۆیدا ئازارێکی سەخت دەهێنێت، چونکە کراسی خوێناوی و قسەی کوڕەکانی دڵنیای دەکەن کە کوڕەکەی گورگ خواردوویەتی.
ئەم پێشتر ئازاری گومانکردن لە چارەنووسی کوڕەکەی رۆحی دەخوارد، بەڵام ئیستا ئازاری دڵنیابوون لە نەمانی کورەکەی و لەناوچوونی بەو شێوە تراژیدیە ئازاری دەدات. پێشتر ئازاری گومانی دەچەشت، بەڵام ئیستا ئازاری دڵنیابوون لە چارەنووسی کارەساتباری کوڕەکەی ئازاری پێ دەچێژێت. بەڵام ئەمەی دووەمیان ئومێدبڕە، بۆیە سەرباری سەختی ئازارەکە لەگەڵ رۆیشتنی کاتدا لە لایەک بەناچاری و لەلایەک بەهۆی خو و سروشتی راهاتنی مرۆڤەوە، لەگەڵ ئەو بارە رادێت. لێرەدا گەیشتن بە دڵنیایی، بەڵام دڵنیاییەکی پڕ ئازار شوێنی ئازاری گومانکردن دەگرێتەوەو دڵنیایی ئارامی پێدەدات، بەڵام ئارامیەکی پڕ لە ئازار.




دەنگ و دایەلۆگ و شتی تریش لە ڕۆمانی کچەی کافرۆشدا.. گۆران سەباح

نەبەز گۆران وەستایە لە هەڵبژاردنی بابەت بۆ ڕۆمان. کێ بیری بۆ کچی کافرۆش دەچێت ڕۆمانێکی لەسەر بنووسێت؟ جێی دەستخۆشییە ئاوڕێکی لەو بابەتە دانسقە دایەوە و کردی بە دۆکیومێنت تا هەتایە بمێنێتەوە. خۆزگە وەک پڕۆژەیەکی نیشتیمانی، بودجەیەکی دەبوو و دەکرا بە ئینگلیزی و بڵاو دەکرایەوە.
لە زمانیش وەستایە، نەبەز. سادە، ڕەوان، خۆش، بێ گرێ. سادەنووسین قورسترین کارە. ئاڵۆزنووسین ئاسانە، هەموو کەس دەتوانێت ئاڵۆز بنووسێت و کەس لێی تێ نەگات.
هەندێ هەڵەی ڕێنووس، چەند ڕستەیەکی ناڕوون و کۆ و تاکی بکەر و فرمانی بەسەردا تێپەڕیوە، خۆزگە لە چاپی دووەمیدا ئەوانیشی چاک دەکرد. بۆ نموونە لە لاپەڕە (٢٨٨ و ٢٨٩)دا، (پیشانم دا) و (… بەردەکەمان پیشاندا) هەن، ئەوەی یەکەم ڕاستەکەیە. لاپەڕە (١٨٧)، (بەژدار) یان (بەشدار)؟ هۆردووکیان تەواون، بەڵام دەبێ نووسەر خۆی یەکلا بکاتەوە یەکیان بەکار ببات. نمەنمە یان نمە نمە (لا٢٨٨)؟
هەندێ ناوی کەرت کردووە وەک: خوازبێنیکەر نەک خوازبێنی کەر (لا٢٠٦، ٢٠٧)؛ دەردەسەری نەک دەردە سەری (لا٢٦٤)؛ بەسەربردن نەک بەسەر بردن (لا٣١٩). کاکڕەکان نەک کا کڕەکان (لا٣١٩)؛ ژێردەستەیی نەک ژێر دەستەیی (لا٢٢١)؛ باپیرە نەک با پیرە (لا٢٦٠).
ئەم ڕستەیە لە لاپەڕە (١٨٤)دا هاتووە: “لەناو ئەفسانەکاندا پاڵەوانەکان و ڕووداوەکان و شوێنەکان، خەیاڵ و خەون و بینینی تایبەتی تێدابوو.” ئەم ڕستەیە (لا٢١٦): “دوو کوڕەکەی باڵیان گرت و ڕۆیشت.”
لە زمانی کوردیدا، دەبێ بکەر و فرمان لە تاک و کۆدا کۆک بن. ڕاستەکە ئاوایە: لەناو ئەفسانەکاندا، پاڵەوانەکان و ڕووداوەکان و شوێنەکان، خەیاڵ و خەون و بینینی تایبەتیان تێدا بوو. دوو کوڕەکەی باڵیان گرت و ڕۆیشتن. (هەرچەندە باڵگرتن بۆ فڕینە نەک بۆ ڕۆیشتن).
“. . . ئەو پیاوە مەبەستێکی خراپیان هەبێت” (لا٢٤٨). ڕاستەکە: “ئەو پیاوە مەبەستێکی خراپی هەبێت.”
لە لاپەڕە (٢٣٧)دا دەڵێ: “. . . چاوە گەورە و قورس و نەرمەکانی”. چاوی گەورە هەیە. بەس چاوی قورس و نەرم چۆنە؟
“گەیشتمە سەر شەقامەکە ڕێبوارەکان دەردەکەوتن بۆ ئیشوکار و چوون بۆ سەرکار پەلەیان بوو” (لا٢٨٨). لە مەبەستی تێ دەگەم، بەڵام ڕستەکە کرچە.
دەنگەیلی نێو ڕۆمانەکە تێکەڵن. نەشازن. دەنگی کارەکتەر دەبێ یەک بکاتەوە لەگەڵ کولتور و ناوچەی جوگرافی و پێگەی کۆمەڵایەتی. دەنگی ئەلبێرت هێندە نەشازە، حەزم نەدەکرد قسە بکات.
“تۆ چرای ماڵەکەی منی. هەرچیم هەیە و نییە لە پێناو تۆ و دایکتدایە. بۆ ئەوە دەژیم بتوانم دڵخۆشتان بکەم. کە لەماڵ دوورم، بەبیری خۆمی دەهینمەوە کەسێک لە دوامەوەیە، کەسێک لە خونچە دەچێت و بووە بە وزەی ژیانم. تۆ تەواوی بوون و خەونی منیت.” (لا١٠).
ئەلبێرت ئەمە بە (خاڵان)ی کچی دەڵێت. سەربازێکی دڵڕەق و بەدڕەوشتی ئینگلیز قەت وا قسە ناکات، تەنانەت لەگەڵ کچەکەیشی. هەر بەگشتی، ئینگلیز وا قسە ناکەن. ئەم قسەیە لە باوکێکی کوردی پڕ سۆز دەچێت.
“گریانێک لە قوڕگمدابوو نە ئەوەبوو بێتە دەرەوە، نە ئەوەبوو لەناوەوە بتەقێتەوە و . . .” (لا ٣٤، ٣٥).
پیرەژنێکی ئینگلیز قسە دەکات (لا٢١٥): “خزمانی منم، بەڕەحمەت بێت برازای من بوو!” دەڵێی پیرەژنێکی خەڵکی عەربەتە.
“خوا عەفویکا، تۆ خۆشبیت گیانی سپارد” (لا٢٦٣). ئەمە خەسووی کۆلیارە لە ڕووسیا. پیرەژنێکی ڕووس وا قسە ناکات.
“. . . کۆمەڵێک هاوڕێی خوێندکارم لە خوارەوە دەستیانکرد بە هاوارکردن و بژی بژییەکیان لێکردم” (لا ٣١٤). ئەمانە ئینگلیزن و هاوڕێی خاڵانن. ئینگلیز بۆ پیرۆزبایی ناڵێ “بژی”.
دەنگی کەشی (كچەی کافرۆش) بە یەکێک ناچێت خەڵکی شارێکی ڕۆژهەڵات بێت. چەند جارێک لە ڕۆمانەکە وشەی (بەرسڤ) بەکار دەبات. ئەم وشەیە لە شاری منارەکان نایەتە بەکاربردن.
دەنگی ڤەگێڕ (خاڵان) بە دەنگی کچێک ناچێت لە بەریتانیا لەدایکبووبێت لە دایکێکی کورد و بابێکی ئینگلیز. بە دەنگی نووسەر دەچێت. دەنگی نووسەر (نەبەز گۆران) تەواو زاڵە لە نێو ڕۆمانەکەدا. کاتێ دەنگی نووسەر تێکەڵی دەنگی ڤەگێڕ و کارەکتەرەکانی تر دەبێ، دەنگەکان نەشاز دەبن.
“لەوانەیە زیادەڕەوی بێت، بەس بڕوام وایە، ئەو زمانانەی زیاتر خۆیان دەبەستن بە هونەری موسیقا و شیعرەوە، زمانێکی شیرینتر و گەرمترن . . .” (لا٩، خاڵان).
“کەسانێک هەن هەموو دنیاشت بۆ بخەنە سەر سینییەک . . .” (لا١١، خاڵان).
“ژیانی بەشێک لە مرۆڤەکان هێندە سەرنج ڕاکێش و . . .” (لا١٤، خاڵان).
“هەستدەکەم لە ناخی هەموویاندا نەخۆشێک هەیە . . .” (لا٣٢، کەشی).
“وەک خاکەکەی مانگا بێت شیرە ڕەشەکەیان دەخۆن . . .” (لا٣٦، خاڵان).
“پێناچێت گیانەوەرەکانی تر لە مرۆڤ بچن . . .” (لا٤٢، ئەلبێرت).
“یەکێک لە هونەرەکانی کچان و ژنان . . .” (لا٥٤، کەشی).
“بۆ سەردەمەکەی خۆی جوڵەیەکی گرنگ بووە . . .” (لا٦٥، خاڵان).
“بەشێک لەو خوێندەوارانەی خۆیان بە نوێنەری ڕۆشنبیری دەزانن . . .” (لا٢٤٠، خاڵان).
ئەمانەی سەرەوە چەند نموونەیەکن لە دەیان نموونەی وا لە نێو ڕۆمانەکە. دەنگی نووسەر ئاشکرایە و بە دەنگی کارەکتەرەیلی نێو ڕۆمانەکە ناچێت.
یەکێ لە پێوەرەکانی ڕۆمان، واقیعیبوونی شوێن و کات و کارەکتەر و ڕووداوەکانە. واقیعیبوون لە نێو خەیاڵ کارێکی ئەستەمە. ڕۆمان خەیاڵە، بەڵام هەر شتێک باس دەکەی، دەبێ واقیعی بێت و لەگەڵ جیهانی ڕۆمانەکە و خەیاڵەکەدا بێتەوە. دەبێ درۆیەکان هێندە ڕاست بن، قەناعەت بە خوێنەر بکەن. لەم ڕۆمانەدا، شتەیلی ناواقیعی زۆرن. ئەمەی خوارەوە یەکێکە لە دەیان نموونە.
“كچەی کافرۆش… ئیتر تۆ یەکێکی لە جوانەکانی ئەم شارە . . .” (لا٤٨، کەشی). کەشی (کچی کافرۆش) قسە لەگەڵ خۆی دەکات. ئەم لەبەرخۆدووانەی ناواقیعییە. هەروەها، ڕفاندنی کچەی کافرۆشیش قەناعەتی پێ نەکردم.
ئەم ڕۆمانە هەندێ (چاڵ)ی تێدایە کە لە تام و ئاستی هونەریی ڕۆمانەکە کەم دەکەنەوە. چاڵ لە نێو ڕۆمان واتە شتەکان یەک ناکەنەوە.
“ئازاری شکانی دەستی شێت و هاریدەکەن. بەشەق بەردەبێتە گەنجەکان” (لا٢٥٥). ئەلبێرت مەستە و دەکەوێتە ناو حەوزێکی ئاو و دەستی دەشکێ. هیچ سەرخۆشێکت بینیوە، دەستی بشکێ و وەرگەڕێتە چەند گەنجێک بە شەقان؟ جا گەنجی یاخی و تووڕە ش.
ئەلبێرت و کەشی، خاڵان دەبەنە دوکانی هەمبەرگرێک. خاڵان خۆیشی، دوای مردنی دایبابی، دەچێ هەمبەرگر دەکڕێت. سەردەمی ڕۆمانەکە ئەسپ و عارەبانەیە. هەمبەرگر نوێیە، تەنانەت بۆ بەریتانیاش. لە کۆتاییی حەفتاکان، هەمبەرگر دەچێتە بەریتانیا.
کۆڵیار (بابی کەشی) بیری مانیان (داکی کەشی) دەکات. کەشی لە لا(٢٦٠) بە باوکی دەڵێ، “جا خۆ وەزعی ئێمە لێرە زۆر باشە، بۆچی ناچیت بە شوێنیدا و بیهێنی بۆ ئێرە.” کۆڵیاریش دەچێ بە دوایدا. ئەمە لە کاتێکدایە وەزعیان زۆر خراپە.
یەکێک بڕفێنی، بەخێرایی ناڕۆی. غار دەدەی. کاتێ کەشی دەڕفێنن، غار نادەن، بەخێرایی دەڕۆن. (لا٢٧١). لە لاپەڕە (٢٧٥)، ئەلبێرت کەشی ڕفاندووە و پێی دەڵێ بچێ خۆی بشوات و بێ نان بخوات. (کەشی)یش بە ئاقڵی دەچێ خۆی دەشوات و دێتە سەر مێزی نانخواردن. یەکێک تازە ڕفێنرابێت، ئاوا بە ئاسانی دەچێ لە حەمامی ڕفێنەر خۆی بشوات؟
هەندێ پرسیاری تر:
سیستمی پۆستە هەبووە. نامەیان بۆ هاتووە. بۆچی کەشی یان خاڵان بیریان بۆ ئەوە نەچوو نامەیەک بۆ شاری منارەکان بنێرن، یان پێوەندی بە پۆلیسەوە بکەن؟ ئاساییە نووسەر وای کردووە، بەڵام دەبێ هۆیەل هەبن قەناعەتت پێ بێنن.
دوای مردنی دایبابی، خاڵان دەتوانێت سەردانی خاڵی بکات، هەر هیچ نەبێ دەتوانێت نامەیەک بنێرێت. بۆ نایکات؟ هیچ هۆیەک نییە لە ڕۆمانەکە قەناعەتم پێ بکات.
ماڵی کەشی لە ژێر چاودێریدان، بۆیان ڕوونە کە ئەلبێرت نیازی خراپە، ئەی بۆچی بیریان بۆ ئەوە نەچوو، کۆیانی برای نان بۆ باوکی ببات؟ ڕاستە کۆیان دەچێتە کنێسە و دەخوێنێت، بەڵام دەیتوانی یەکشەمان و دووشەمان و ڕۆژانی تریش نان بۆ باوکی ببات.
لە لاپەڕە (١٣٨-١٤٩)، مامۆستای خاڵان وێنەیەکی شاری منارەکانی بۆ دەنێرێت. کەشی سەیری دەکات. چۆن لەم وێنەیەدا توانی ماڵی خۆیان و کۆڵانی نیگارکێشیی دێوار و دوکانی باوکی ببینێ؟ خۆ گووگڵ ماپ نییە؟
بە شێوەیەکی سەیر کەشی چیرۆکی خۆی بۆ خاڵان باس دەکات. ئاساییە دایک و کچ دڵیان بۆ یەکتری بکەنەوە و باسی زۆر شت بکەن، بەڵام هیچ کچ و دایکێک بە وردی باسی هەست و سۆز و لایەنی سێکسی بۆ یەکتری ناکەن، بەتایبەتی لەو سەردەمیدا. نووسەر ئازادە لە باسکردنی وەها پێوەندییەک لە نێوان کچ و دایک، بەڵام دەبێ قەناعەت بە خوێنەر بکات بۆچی پێوەندییەکە وایە.
لە لاپەڕە (٢٣٧)دا، ئەلبێرت جلی کوردی لەبەر دەکات و جەمەدانیش دەبەستێت. ڤەگێڕ دەڵێ کەس نەیناسییەوە؟ چۆن؟ سوورەیەکی ئینگلیز لە هەر جلێکدا بێت یەکسەر دێتە ناسینەوە، بەتایبەتی لە شارێکی کورداندا.
نووسەر دەرەقەتی دایەلۆگ نەهاتووە لە ڕۆمانەکە. نووسینی دایەلۆگ بەشێکە لە هونەری گێڕانەوە. وەک زۆربەی ڕۆمانی کوردی (سەتا ٩٩)، دایەلۆگ بەشێکی زۆری ئەم ڕۆمانەی سەقەت کردووە. بە سێ شێوازی جیاواز نووسراون (-…؛ :…؛ “…) و هەرسێکیان هەڵەن.
لە ئەلف و بێی نووسینی دایەلۆگ ئەوەیە کە کۆتەیشنت (quotation) کردەوە، لە کۆتایی دایەلۆگەکە دەبێ دایخەی. لە هەندێ شوێن نووسەر داینەخستووە.
دایەلۆگی درێژی زۆرە. پێویست ناکات نموونە بهێنمەوە، هەر کووی ڕۆمانەکە بکەیەوە، دەیبینی. درێژی دایەلۆگ واتە لە کۆڵخۆکردنەوە، واتە فڕێدانی زانیاری بە لێشاو، کە پێویست ناکات. خۆ نووسینی ڕۆمان بە شەرتی پڕکردنەوە نییە، بە شەرتی ئەوە نییە بڵێی ئیللا دەبێ بیگەیەنمە پێنجسەت لاپەڕە. لەبەر هەندێ ڕۆمانی کوردی بێتامە.
کاتێ دایەلۆگی درێژ دەکەیتە چەند پەرەگرافێک، دەبێ کۆتەیشن بکەیەوە، لە کۆتاییی پەرەگرافی یەکەم دایناخەیت، سەرەتای هەر پەرەگرافێک کۆتەیشن دەکەیەوە، بەڵام تەنیا لە پەرەگرافی کۆتایی دایدەخەی. لەم ڕۆمانەدا، کۆتەیشن کراوەتەوە، بەڵام لە سەرەتای پەرەگرافەیل کۆتەیشن نییە، هەندێ جاریش دانەخراوە لە پەرەگرافی کۆتاییدا. بۆیە تێکەروپێکەر بووینە.
دایەلۆگ لەناو دایەلۆگ هەیە. ئەویش وەستای خۆی دەوێ. دەبێ بەم شێوەیە بێت: “کە چوومەوە مالێ دایکم گوتی، ‘بۆ ئاوا تاخیر هاتییەوە’، بەڵام من وەڵامیم نەداوە.” لێی وردبینەوە، دایەلۆگی سەرەکی بە “کە” دەست پێ دەکات و بە “نەداوە” کۆتایی دێت. دایەلۆگی دووەم کە ئی داکیتی تاک کۆتەیشنە. لەم ڕۆمانەدا، لەبەرئەوەی ئەوها نەنووسراون، دایەلۆگەیل تێکەروپێکەر بوونە و تامی ڕۆمانەکەیان نەهێشتووە.
کێشەیلی دەنگ و دایەلۆگ لەم ڕۆمانە بە ئاسانی چارەسەر دەبێ بێو بە فرەدەنگی بێتە گێڕانەوە. بە گۆشەنیگای کەسی یەکەمی تاکی سنووردار (خاڵان) ڕووداوەکان دێنە گێڕانەوە. خۆزگە ئەلبێرت، کەشی، دێوار و کۆڵیار وەک خاڵان ڤەگێڕ دەبوون. شتەکان ڕوونتر دەبوون و خوێنەریش زێتر تامی لێیان دەکرد.
نووسەر هەقی چیرۆکی کچەی کافرۆشی نەداوە لەبەر لایەنی مێژووییی سوارەی شکاک و داگیرکاریی ئینگلیز و شاری منارەکان. پێچەوانەکەشی ڕاستە: لەبەر کچەی کافرۆش هەقی مێژووی نەداوە. سوارەی شکاک و بەرهەڵستی و کوژرانی بۆ خۆی ڕۆمانێکە. داگیرکاریی ئینگلیز و شاری منارەکان ڕۆمانێکی ترە. ڕاستە بۆ تێگەیین لە چیرۆکی کچەی کافرۆش، دەبێ نووسەر هەندێ لایەنی مێژوویی باس بکات تا لە سیاقەکە بگەین، بەڵام درێژەی داوەتێ و لە زۆر شوێن دوور دەکەوینەوە لە کڕۆکی ڕۆمانەکە. هەر دەبنە وتاری مێژوویی.
بەشی (٢٣) گرنگە، باسی مردنی کچەی کافرۆشە. هێندە گرنگی پێ نەداوە و بەخێرایی باس کراوە. ئەو دەمەی کەشی دەڕفێنن، زۆر خێرا باس کراوە. دەبایە یەک دوو جار ڕایکردبا، هەست و سۆز و هەوڵ و کەسایەتیی کەشی ببینین. بەشەیلی (٧، ٩، ١٢، ١٣، ١٤، ١٨) لەگەڵ ئەو بەشانەی پێوەندییان بە داگیرکاریی ئینگلیز و مێژووی سوارەی شکاکەوە هەیە، زیادەن، هەر فڕێدانی زانیارییە. دوورمان دەخەنەوە لە ڕۆمانەکە و بێزاریشمان دەکەن.
وێڕی ئەم کێماسییانە، ڕۆمانەکە شایەنی خوێندنەوەیە. من زۆر سەرسامم بە کۆڵیاری کافرۆش. نووسەر بە هونەرێکی باڵای گێڕانەوە کەسایەتیی کۆڵیارمان پێ پێشان دەدا. بێ ئەوەی پێمان بڵێت کۆڵیار پیاوێکی مێشک کراوە و ئازا و تێگەیشتووە، لە ڕێی کار و هەڵسوکەوت و قسەکانی، پێشانمان دەدات چ مرۆڤێکە، بەتایبەتی لە لاپەڕەیلی (١٠٩، ١١١، ٢٠٩، ٢٥١ ). لێرە نووسەر وەستایانە تەکنیکی “پێم مەڵێ، پێشانم بدە” لە هونەری گێڕانەوەدا بەکار بردووە.




ئێوارانە ١٥.. سەردار جاف

ئێوارانێ بۆنی بەخوردەکەی بەر ماڵان دێ
شەو دەنگی چرکەی کاتژمێری تاريکی و
قرچە قرچی خەياڵەکان دێ
ئێوارانێ دەبنە بۆن و خۆ لە نێو شين باوەکەدا نغرۆن
سەمفۆنيای بسکی لە تامە ژەهرە مارەکەی ” نالی ” دەچی
ئەمە کەی چەکەرەی گوڵ و خونچە و چرۆن
ئافاتێکن وڵاتێکيان کردۆتە گوڵ
قريوەکان دەڵێی لەنجەی شەنگەبێرييە تێکەڵ بە دەنگی بەرخەلن و
لەولايشەوە زايەڵەی رانە مەڕی دێنە خوار زەنگوڵ زەنگوڵ
زۆر دەمێکە شەکەت و ماندووی ئێوارانێکم
دەستم بگرێ و لە سۆراغم بخا
نوقمی زەردەی خۆرەتاو بم،
تا لە دامێنی خەرەندێکەوە قورتارم بکا
نازانێ ئەو خۆيەتی يا بووە بە من
دەڵێي دۆلفينن لە يەک بەستە ئاڵاون
ئەو سۆراخ و کنەی هزر دەکا
لێچوونێکە لە مينا رستەيە خنکاون
ئەشکەکانی دەمەو ئێواران لە شەوە ئەنگوستەيەکدا دەبنە ئازار
هەست و هەناسەيەکن
گريانی دەم رووناهی خونچەن و
کەچی نێرگزەجاڕێکە لە گوڵعوزار
خەونەکان دەچنە خەياڵدانی يەکەوە و شکۆفەکان دەبنە دڕک و داڵەکەی جەوەڵبۆر و رێگر
ئەم شەوە بۆ دانايەت
تاريکی لوولمان دەکا و خۆر لە زەردبوونی ژێوانە
ئيدی رۆژە و بۆ شەو دەبێتە جێگر
هەموو جارێ لە سەفەرەکانی ئەو رێيە
بۆن و بوخورد و گوڵ دەبەخشمەوە
کە ديققەيەکی ئەو عيشقە دەدەم
لەو بەريشەوە
دڕک و داڵ و تەلە دڕکاوييەکان هەڵدەوەرن و لێدەبنەوە
ئەو بووە تەليسمێکی سيحراوی و پەشمەک ئاسا دەتوێتەوە
غوباری ئەم ئێوارە
بووە تەمتومانێک و لە ئاونگی سپێدان دەچێ
چراتۆڕمان هەر پێکەوە خەفە دەبێ و دەسڕێتەوە
داڵانێکی تاريکتر لە تاريکی
هەموو دەمێ لە ئاوێنە بوونی يەکداين
من هەر شين و تۆ شينتری
لە بيرت بێ خۆشمدەوێی تۆ کەسم و شيرينتری

ئەڵمانيا
٩ / ٢ / ٢٠٢٣




ژیژك راستڕه‌وێكی گاڵته‌جاڕه‌ یان فه‌یله‌سوفێكی جیهانی؟!.. سەلام عەبدوڵڵا

ماوه‌یه‌كه‌ ژیژك وه‌ك فه‌یله‌سوفێكی(چه‌پ، رادیكاڵ، ماركسی، شیوعی، لینینی)به‌ وێنه‌یه‌كی ستالین له‌ ژوور سه‌ریه‌وه‌ ناوی كه‌وتۆنه‌ ناوان، به‌ڵام نازانم بۆچی به‌و شێوه‌یه‌ لێی تێنه‌گه‌یشتم. سوپاس بۆ هاوڕێم دلیر زه‌نگه‌نه وتارێكی(گابڕیل روكهێل- فه‌یله‌سوف و ره‌خنه‌گرێكی فه‌رنسی ئه‌مریكیه‌ و مامۆستای فه‌لسه‌فه‌یه‌ له‌ زانكۆی فینوفا) بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕا و له‌ سایتی(الحوار المتمدن، له‌ 29.1.2023)بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م وتاره‌ پشتی به‌ 99 سه‌رچاوه‌ به‌ستووه‌ و له‌ سایتی-Counterpunch.org-)بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌م وتاره‌ دوور ودرێژه‌ به‌شێوه‌ی زانستی حه‌قیقه‌تی كه‌سایه‌تی، په‌یام و ئامانجی ژیژك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مرۆڤ له‌به‌رده‌می سه‌رسام ده‌بێت كه‌ چۆن ماركسییه‌كه‌ و ئه‌م هه‌موو هه‌ڵویسته‌ رقئامێزه‌ی هه‌یه دژ به‌ ماركسیزم(له‌بیرتان نه‌چێت چۆن به‌ناو رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ، پۆپه‌ر و فه‌رنسیه‌ بلیمه‌ته‌كانیان له‌ خه‌ڵك كردبوو به‌ بیرمه‌ندی گه‌ور و ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌و راستیانه له‌باره‌ی ژیژك‌‌:
– ژیژك له‌ گۆڤاری(فۆرین پۆلیسی)وه‌ له‌ ساڵی 2012 به‌ یه‌كێك له‌ باشترین 100 بیرمه‌ندی جیهانی هه‌ڵبژێردرا. دیك تشینی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، نه‌ته‌نیاهو، ئه‌ئیر داغان(به‌رپرسێكی مۆساد) هاوبه‌شی ئه‌و ‌هه‌ڵبژارده‌یه‌ن.

  • به‌شداری كردووه‌ له‌ دامه‌زراندنی حزبی لیبڕال دیموكرات (LDS)و یه‌كێك بووه‌ له‌ قسه‌كه‌ره‌كانی. یه‌كێك بووه‌ له‌و 4 ئۆپۆزیتسیونه‌ بۆ سه‌ركایه‌تی یه‌كه‌م كۆماری سلۆڤینیا جیابوو.
  • ئاره‌زووی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی(دووباره‌ داڕشتنی ئابووری لیبڕالی. داوای(خصخصه‌)ی كردووه‌ و وه‌ك ئایدولۆچییه‌كی سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌كی لابه‌لاكه‌رانه‌ داوای(سه‌رمایه‌داری زیاتر بۆ حاڵه‌ته‌كه‌مان كه‌ مانای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتری هه‌یه‌)
  • به‌ گوێره‌ی بۆچوونی تۆمی مایرز(نووسه‌ری ژیاننامه‌كه‌ی)، ژیژك له‌ وڵاته‌كه‌ی رقی له‌ رۆشنبیری شیوعی هه‌بوو.
  • یه‌كه‌م كتێبی له‌باره‌ی هایده‌گه‌ر كه‌ نازییه‌ك بوو و له‌ لێی په‌شیمان نه‌بوو. ئه‌م كتێبه‌ بوو به‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئۆپۆزیتسیونی سلۆڤینی دژ به‌ شیوعییه‌ت.
  • به‌شداربوو له‌ دامه‌زراندنی لقی فه‌ره‌نسی ده‌زگای فێركاری(جان هوس) و سپۆنسه‌ره‌كانی بۆیتین بوون له كۆمپانیا و سه‌رچاوه‌ی حكومه‌تی رۆژئاوایی و لیستێك له‌‌ پاڵپشتانی كارى تێكده‌رانه‌ دژ به‌ شیوعییه‌ت و له‌وانه‌ ده‌زگای مارگریت تاتشه‌ر، صندوقی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌(سۆرۆس)، ده‌زگای قۆرد، سی ئای ئه‌ی، نید.
  • دكتۆرای دووهه‌می له‌ پاریس له‌ 1985 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یوگسلاڤیا و سه‌رنجی رای گشتی وه‌رگرت وه‌ك ئۆپۆزیتسیونێك خاوه‌ن ئاراسته‌ی رۆژئاوایی سه‌ر به‌ تیئۆری فه‌ره‌نسی دژ به‌ شیوعییه‌ت و رایگه‌یاند(وه‌ك كه‌سێك به‌شداربووم له‌ هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌سه‌ڵاتی سۆسیالیستی له‌ یوگسلاڤیا). نووسه‌ری ستونی سه‌ره‌كی حه‌فته‌نامه‌ی(ملادینا) كه‌ به‌شێك بوو له‌ لایه‌نه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی حكومه‌ت.
  • له‌ راپۆرتێكی دووروودرێژی حزبی شیوعی یوگسلاڤیا كه‌ پشتیوانی له‌ سی ئای ئه‌ی وه‌رگرتووه‌ و له‌و راپۆرته‌ تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی دژ شۆڕشی ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ مانه‌وه‌ی یوگسلاڤیای یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.
  • دوای ئه‌وه‌ دانی ناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ رێك ئه‌وه‌ ئاراسته‌ی بووه‌ وه‌ك ئۆپۆزیتسیونێك به‌شداری كردووه‌ له‌ روخاندنی شیوعییه‌ت.
  • به‌شداره‌ له‌ پاراستنی مافی مرۆڤی 4 تاوانباره‌كه‌ كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنی سیسستێمی سۆسیالیستیان كردبوو و روخاندنی وڵاته‌ سۆسیالیسته‌كان. ئه‌م ئاراسته‌یه‌ هاوتای رێنمایه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكایه‌ ژماره‌ 133(NSDD) سه‌رۆك رۆناڵد ریگان كه‌ له‌ 1984 بانگه‌وازی كرد بۆ به‌رفراوانی هه‌وڵه‌كان بۆ”شۆڕشێكی هێمنانه‌” بۆ روخاندنی حكومه‌ت و حزبه‌ شیوعییه‌كان له‌ یوگسلاڤیا و وڵاته‌ سۆسیالیستیه‌كان.
  • بوو به‌ سه‌فیی زانستی وڵاته‌كه‌ی پاش تێكدانی یوگسلاڤیا
  • به‌ دڵسۆزی مایه‌وه‌ بۆ لیبڕالیزم و دژایه‌تی شیوعییه‌ت و وتی: كارێكم كردووه‌ له‌پێناویدا نزیكه‌ی هه‌موو براده‌ره‌كانم دۆڕاند. هه‌رگیز چه‌پێكی بائیشی وا ناكات.
  • به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانیم كرد له‌ حكومه‌تی سلۆڤاكیا. حزبی (LDS) وه‌ك حزبێكی سه‌رمایه‌ هه‌وڵیدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی خۆماڵیكردن و جێبه‌جێكردنی(خصخصه‌). ئه‌مه‌ له‌ سیاقی پاڵنانی صندوقی دراو و بانقی جیهانی بوو بۆ ریفۆرمی ئابووری سه‌خت و كه‌رتی پیشه‌سازی وێران كرد و ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و كرێی كاری حه‌قیقی هه‌ره‌سی هێنا. كرێكاران به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك بێكاركران(614000 هه‌زار كرێكار له‌ كۆی هێزی كاری پیشه‌سازی 2.7ملیون كرێكار له‌ نێوان 1989-1990 له‌سه‌ر كار لابران.
  • پشتیوانی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌ندامبوونی سلۆڤاكیا له‌ یه‌كێتی ئۆروپا و ناتۆ.
  • ئه‌م رۆشنبیره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ر به‌ رۆژئاوابوو كاتێ وڵاته‌كه‌ی سۆسیالیستی بوو.
  • له‌هه‌ڵمه‌تهی بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی حكومه بانگه‌وازی كرد بۆ پاكسازی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ سۆسیالیسته‌كان و وتی: له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌م بۆ ئیداره‌دانی كاروباری ناوخۆ و پۆلیسی سیاسی. ئه‌و بانگه‌شانه‌ خه‌ونی سی ئای بوو.
  • له‌ ژیاننامه‌ی ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌(لاكان)یه ‌هاتووه: له‌(سلۆڤینیا) من وه‌ك كه‌سێكی بێهه‌ڵویستی تاریك، شووم، سیاسه‌تمه‌دارێكی پیلانگێڕ‌. من ئه‌م پیاهه‌ڵدانه‌م پێخۆشه‌ و له‌لا‌مدا زۆر دڵگیره‌.
  • له‌ وڵامی بۆدمانكردنی یوگسلافیا به‌ڵێ یان نا، وه‌ك چه‌پێك ئه‌مه‌یه‌: هێشتا هه‌ر بۆمبارانكردن به‌س نیه كه‌رچی زۆر دواكه‌وتووه‌….من هه‌میشه‌ ئه‌مویست رۆژئاوا ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
  • گه‌رچی خۆی به‌ توندڕه‌و پیشانده‌دا، به‌ڵام پاپه‌ندی درووشمه‌كه‌ی مارگریت تاتشه‌ره‌(ئه‌ڵته‌رناتیڤ نیه‌).
  • سه‌رمایه‌داری له‌ هه‌موو سیستێمه‌كان خراپتره‌، به‌م سیستێمێكی باشترمان نیه‌.
    ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌ نیو‌لیبڕاله”ماركسیه‌”‌ به‌ناوبانگه‌ له‌ دنیای سه‌رمایه‌داری… لاده‌رێكی هه‌ڵپه‌رسته‌ بۆ دوا وشه‌كه‌ی مانیفێستی كۆمونیستی: ئه‌ی رۆشبیره به‌كاره‌كانی سه‌ر به‌ رۆژئاوا یه‌كگرن و كتێبه‌ داهاتووه‌كه‌م بكڕن یان فیلمه‌ یان هه‌ر شتێكم، هه‌ر شتێك.
    گاڵته‌جاڕی ژیژیك له‌ راگه‌یاندنی كوردی وه‌ك رزگار و پیامبه‌ری ئازادی پیشانده‌درێ. ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ سایتی وشه، 17.4.2019‌) هاتووه‌: ( له‌باره‌ی ئازادییه‌وه‌ش ژیژك له‌و بڕوایه‌دایه‌، كه‌ ئازادی له‌ تۆڕی پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێ، كه‌ سه‌ره‌تا له‌ خانه‌واده‌ و دواتر له‌ بازاڕه‌ دواتر دێته‌ ژێر ده‌ستی حكوومه‌ت و سیسته‌مه‌ جیا جیاكانی فه‌رمانڕه‌وایی، ئه‌و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ شتێك ڕوون نابێ و حه‌قیقه‌ت نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ پشته‌وه‌ی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می سیمبۆل و هێماكان بوونیان نه‌بێ، كه‌واته‌ ئه‌و دوو شته‌ی پێناسی مرۆڤن، له‌ هه‌مان كاتدا وه‌دیهێنه‌ری ڕووناكی و ئازادین بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان.)
    ئه‌مانه ئه‌ڵێی میمونن، به‌ سه‌رسامیه‌وه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ گاڵته‌جاڕانه‌ ده‌ڕوانن و لێیان بووه‌ به‌ په‌یامبه‌ر. هه‌ر راستیانه‌ ئازادی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌رچاوه‌ وه‌رده‌گرێت؟ تۆ بڵێ ئازادی له‌ رزگاریمان له‌ كاردا نه‌بێت؟!
    سایتی(رۆژنیوز، 29.9.2022) به‌بێ ئه‌وه‌ وردببنه‌وه‌، وته‌یه‌كی ژیژكیان وه‌رگرتووه‌ و له‌ پێشه‌وه‌ وه‌ك فه‌یله‌سوف و ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگ پێهه‌ڵده‌ڵێن: ئەو ڕاپەڕینەی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە دوای كوژرانی ژینا ئەمینی لە وڵاتی ئێران سەریهەڵداوە، جیاوازە لەگەڵ بزوتنەوە و فێمینیزمی وڵاتانی پێشكەوتوو و دژە پیاو نییە.)
    ژیژیك له‌و وته‌یه‌ش: 1- راستی نه‌پاراستووه‌، چونكه‌ تووشی گشگیركردن بووه‌(بزووتنه‌وه‌ی فێمینسته‌كان). 2- هه‌موو فێمنیسته‌كانی رۆژئاواش دژی پیاو نین. چه‌ندین ره‌وت و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌ و ناكرێ هه‌ڵویستی فێمێنستێكی سۆسیالیست و فێمنستێكی راستڕو و كۆنه‌پارێز و دیموكرات و ئه‌نارشی و لیبڕال به‌ یه‌ك چاو ته‌ماشایان بكرێ. 3- مه‌عریفه‌تێكی نوێ نیه‌ كه‌ داخوازی ژنان و شێوه‌ی خه‌باتیان له‌ ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی تر جیاوازن. نه‌ داخوازایان گشتگیر ده‌كرێ و نه‌ ناوه‌ڕۆكی بزووتنه‌كانیان.
    له‌ نامیلكه‌یه‌كی ده‌زگای ئایدیا(100 كتێب) تایبه‌ت به‌ كابرای قه‌شمه‌ر، له‌ گفتوگۆی تاتس تسایتوونگ، به‌ راشكاوی نه‌زانی خۆی درخستووه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی(به‌هاری عه‌ره‌بی): ئەوەی ئێمە لەم شۆڕشانەدا دەیبینین بریتییە لە، بزووتنەوەیەکی ئونیڤێرساڵ« جیهانی، کە خەبات بۆ ئازادیی و هاوکاری زیاتر دەکات«.
    ئه‌م قه‌ره‌قوشه‌”چه‌په‌” له‌باره‌ی كۆمونیزم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌دوێ: (- لە ڕوانگەی منەوە، كۆمۆنیزمی سەدەی بیستەم، مەزنترین كارەساتی ئەخلاقی- سیاسییە لە مێژوودا، كارەساتێكی گەورەتریشە لە فاشیزم، بەڵام لە سەرەتای رۆژانی شۆڕشی ئۆكتۆبەر دا وێڕای بوونی چەمكی (دڕندەیی سور)، ئازادیی تایبەتی و تەقینەوەی ئەدەبی بەرلەوەی ببێتە كابوس(
    ژیژك به‌ خۆی گه‌مژه‌یی خۆی ده‌رده‌خات كاتێ دوو سیستێمی جیاواز به‌ ناو و ناوه‌ڕۆك و ئامانج و پێكهات و فه‌لسه‌فه‌ و بۆچوون به‌یه‌ك ده‌شوبهێنێ، به‌داخه‌وه‌یه‌ سووپای سووری سۆڤێت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نازیزم به‌ده‌ستهێنا و ته‌نانه‌ت سوڤێت به‌ خراپتر له‌ رژێمی نازی هیتله‌ی ده‌زانێ:
    “ئەگەر ئاستێکی دیاریکراوی ئازارەکان بپێویت، ستالینیزم لە نازیزم خراپتر بوو”، وادیارە بە داخەوە دەڵێت کە سوپای سووری ستالین شکستی بە ئامێری جەنگی نازی هێنا. [4] ئەو پێداگری دەکات کە ڕەیخی سێیەم لە توندوتیژییەکانیدا وەک کۆمۆنیزم “ڕادیکاڵ” نەبووە و “کێشەی هیتلەر ئەوە بوو کە ئەو بەس توندوتیژ نەبووە”. [5] ڕەنگە بتوانێت هەندێک ئامۆژگاری لە ماو تسیتۆنگ وەربگرێت کە بە گوێرەی ئەم تیۆریستە گەورەیە “بڕیاری بێبەزەییانە بۆ برسیکردنی دەیان ملیۆن کەس و مردنی” داوە. [6]
    له‌ڕاستیدا هه‌ڵپه‌رستێكی لیبڕاڵ و گاڵته‌جاڕ له‌ ده‌زگای رۆشنبیری ئیمپریالیسسته‌كانه‌ و له‌به‌رچاوی رۆشنبیره‌ كارتۆنییه‌كان بووه‌ به‌ فه‌یله‌سوف.
    ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت و هیوادارم هاوڕێ و براده‌ری تر خه‌می نووسینێكی تری هه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه‌.



حەصانە.. پشکۆ ناکام

سەرکردەی هەچ ووڵاتێک پەلاماری کاروانی بازرگانی لە دەریا یان لەسەر ئەرز بدات ئەوە بێ یەک و دوو کردن پێ ی ئەڵێن “چەتە/قرصان”، محمدی قوڕەیشی کاروانی بازرگانی قوڕەیش نەما بوو پەلاماری نەیا و تاڵانی نەکا ، کەس هیچی نەووت چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو…!!!

() هەر سەرکردە یان فەرمانڕەوایەک یەک لەسەر پێنجی داهاتی میللەتەکەی بەرێ بۆ خۆی ئەوا ئەو زاتە بە “دزی کردن” لە داهاتی گشتی تاوانبار ئەکرێ ، بەڵام محمدی قوڕەیشی بەناوی “یەک لە پێنج / خمس”ی خوا و پێغەمبەرەکەی ،یەک لەسەر پێنجی هەموو داهاتی قوڕەیشی بۆ خۆی لوش ئەدا و هیچی پئ نەووترا چونکە ئەو: پێغەمەری خوا بوو…!!!

() لە شەڕی دوو وڵات یان دوو لایەن ، سەرۆکی لایەنە سەرکەووتوەکە چی کچی شۆخ و شەنگی لایەنە دۆڕاوەکە بۆ “ڕابواردن” بۆ خۆی ببات ، ئەو سەرۆکە پێ ی ئەووترێ “شەهوانی” ، کەچی محمدی قوڕەیشی لە داگیر کردنی خێڵە جولەکەکا نا چی کچی دەگمەن وەک” سەفیە کچی حوەی”و “ریحانە کچی شمعون” هەیە بردنی بۆ خۆی و ناوی لێنان “دەستکەوتی جەنگ/ غنیمة”،
لەگەڵ ئەوەیشا کەس فزەی لێوە نەهات چونکە ئەو: پێغەمەری خوا بوو…!!!

() گەر سەرکردەیەک ووڵات و گەلەکەی دووچاری نەشەڕێ و نە دووان بکا ، بە کەسێکی “خوێن ڕێژ” ئەناسرێ ، محمدی قوڕەیشی لە تەنها هەشت ساڵا “27” جەنگ و (56) پەلاماری سەربازی بە جێ گەیانوە ، کەسیش هیچی نەووتوە چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو…!!!

() هێنانی کچێکی (9) نۆ ساڵان لەلایەن فەرمانڕەوایەکی پیرەوە بە “نەخۆشی سێکس” ناو ئەبرێ ، سەرەڕای ئەمە محمدی قوڕەیشی “عائشە”ی بە (6)شەش ساڵی بردە لای خۆی و كە بوو بە (9)ساڵ هێنای کە تەمەنی وەک باپیری وا بوو.! كەس ناڕەزا نەبوو چونکە ئەو: پێغەمەری خوا بوو…!!!

() کاتێ سەرکردەیەک یاسا یان فەرمانێک دەرئەکا نابێ خۆی لە سەروو ئەو یاسایەوە بێ ، کە وای کرد ئەبێ بە “دیکتاتۆر”، بەڵام محمدی قوڕەیشی کە یاسای ئیسلامی حەڵاڵ بوونی چوا ر ژنی بۆ پیاوەکانی بە دوایەوە بوون دەرکرد خۆی (11) ژنی “ئاشکرا”ی هەبوە ، هەمووش بێ دەنگ بوون ، چونکە ئەو : پێغەمەری خوا بوو…!!!

() یەکێ لە سیفەتەکانی “مافیا”ئەوەیە کە نەیارەکانی خۆی لەناو ببات و هەرکەسێ لێ ی جیابوە بە”خائین”ناوی ئەبات، کەچی محمدی قوڕەیشی فەرمانی کوشتنی بە هەموو ئەوانە دەرکرد کە بەجێیان هێشت و بە “مورتەد”ناوی بردن و ووتی: ( ئەو کەسەی دینەکەی بگوڕێ ئەبێ بکوژرێ)… و هەموو لێ ی بێ دەنگن ، چونکە ئەو: پێغەمەری خوا بوو…!!!

() هەر سەرکردەیەک پێکهاتە و کەمە نەتەواتییەکان لەناو بەرێ یان بە کۆچ کردن ناچاریان بکا ئەوە بە”تاوانباری جەنگ”ئەا ژمێرێ ، بەڵام ئەبینین محمدی قوڕەیشی “یهود بنی قوریة”ی قەتڵ و عام کرد و”یهود بنی نظیر”ی ناچار بە ڕاکردن و پاشان بە کۆچ کردن کرد ، بڕیاریشی دەرکرد : جگە لە ئیسلام نابێ یەک مەسیحی یان جولەکە لە جەزیرەی عەرەبیا بمێنێ ،، ئێستاشی لەسەر بێ کەس نوتقی نەکرد چونکە ئەو: پێغەمەری خوا بوو…!!!

() سەرکردەیەک بڵێ ئەو لەلایەن خواوە ڕاسپێدراوە هەرچی نەبێ بە ئیسلام ئەبێ بکوژرێ ، یان پەشیمان ببنەوە و شایەتمان بە تەنهایی خوا و گەورەیی خۆی وەک پێغەمەر بێنن ، ئەو کاتە بەر لێبوردن ئەکەون و لەناو ناچن.. بەو سەرکردەیە ئەووترێ” کەم ئەقڵ /شێت”، کەچی محمدی قوڕەیشی ئەوانەی کرد و شەڕی دونیای کرد و کەس باسی لێوە ناکا ، چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو…!!!

….. ئاخۆ بۆچی چاوپۆشی لەو هەموو تاوانانەی ئیسلام و پێغەمەرەکەی ئەکرێ ؟ تەنها لەبەر ئەوەی پاساوێکی ئایینی لە پشتەوەیە ؟ بۆ هەر ووڵاتێک و هەر لایەنێک بە جۆرێک باسی لێوە ئەکا ؟
ئایا ترسیان لە فرۆشتنی نەوتەکەیان هەیە..؟ ..تۆ بڵێ ی سازش لەسەر”مێژوو” بکرێ و کەی مێژوو خراوەتە تەرازووی پارە و توند و تیژی و باز بە سەردانا ..؟..گەر محمدی قوڕەیشی وەک پێغەمەرێک بۆی هەبووبێ ئەو هەموو کوشت و کوشتار و تاوانانە ئەنجام بات ، خۆ هیتلەر.. و.. ستالین.. و مۆسۆلینی.. و صدام..و..و.. لای بەشێک خەڵک بۆ ئەوان پێغەمەرێک بوون بۆ خۆیان ، کەواتە ئەوانە لە پێغەمەرە مەزنەکانی خوا و مێژوون و شەرعییەتێک هەیە لە تاوانەکانیانا ..!!
یان ئەبێ هەر هەموویان بە “محمد”یشەوە تاوانبار بکرێن ، وەک یەک سەیر بکرێن، بۆ ئەمە ئیسلام و محمد یش پارێزراو نین و ناخرێنە لیستی : “حەصانە” ەوە




پەیام ئیبراهـیم و رۆمانی نازیلـێی مانگ و شازادەی خـۆر.. رەزا شـوان

باسکـردن لە رۆمـان، باسکـردنـە لە جـۆرێـکی گـرنـگ و بـاو و بـڵاوی ئـەدەبی، کە شـوێـنـێکی بـەرزی لە ئـەدەبی نـوێـدا هـەیە. رۆمـان هـونـەرێـکی خەیـاڵی تـازەیـە لە هـونەرەکـانی ئـەدەب. کە لە رۆژئـاوادا سەری هـەڵـدا. رۆمـان لـە چـیـرۆک درێـژتـرە، یا لە زنجـیرە چـیرۆکـێک پـێکهـاتـووە. بە شـێوەی پەخـشـان دادەڕێـژرێـت و بـاس لە کـۆمەڵـێک رووداوی هـەمەجـۆرە دەکـات. بـێجـگە لە پاڵـەوانی سـەرەکی، ژمـارەیەکی زۆری کاراکتەری (کەسایەتی) تێـدا بەشدارن و رۆڵیان لە رووداوەکانی رۆمانـدا هەیە. دەشێ رووداوەکان لە لە شوێـن و دۆخێکی نامۆ و خەیاڵیدابـن. دەشێش کارەکتەررکان راستیبن یا خەیـاڵیبن، مەرجیش نییە کە تەنیا مرۆڤـبن، دەکرێ باڵندە و ئاژەڵ، یا شتی خەیاڵی و ئەفـسانەیی بن، بە تایبەتیش لە رۆمانی منداڵاندا. خەیاڵ رۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە نووسینی رۆماندا هـەیە. لە سەردەمی ئەمـڕۆدا، بەراورد بە ژانـرەکانی تری ئەدەب، رۆمـان گرنگـترین ژانـری ئەدەبیـیە و زۆرتـرین خوێنـەری هـەیە. جیـوازیشی لەوەدایـە، کە چـێژ و خـۆشی و جـوانی و هـونـەر و زمـان و ئەنـدێـشـە و فـانتـازی و ئەفـسوونی لەخـۆگـرتـووە و باس لە کـێـشەکـانی ژیـان و لە مـلملانـێی نێـوان بـاش و خـراپ و شەڕ و ئاشتی و لە هیـوا و لە خەونەکانی مـرۆڤ دەکات. رۆمان خـوێنەران دەهـێنێتە ناو جیهـانێکی بەرینەوە. وایان لێدەکات کە دەست لە خوێندنەوەی هەڵنەگرن تا بـزانـن رووداوەکان بە کـۆێ دەگـەن و بە چی کۆتـاییـان دێـت.
ئەگـەرچی رۆمـان بە هـونـەرێکی ئەدەبی تـازە دادەنـرێت. بەڵام رۆمـان مـێژوویـەکی دانەبـڕاوی هـەیـە. کـە دەگـەڕێتـەوە بـۆ زیـاتـر لـە دوو هـەزار سـاڵ بـەر لـە ئەمـڕۆ. رەسەنـایـەتی سەرهـەڵـدانیـشی بـۆ یـۆنـانییەکـان و رۆمـانییەکـان دەگـەڕێتـەوە.
گەورەکـان زیـاتر حەز لە خوێنـدنەوەی رۆمـانی ریالـیزمی دەکەن، کە شتی لـۆژیکیان لەخـۆگرتوون. بەڵام منـداڵان هـۆگری خوێنـدنەوەی چـیرۆک و رۆمـانی خەیـاڵـین، کە پاڵەوان و کاراکتەرەکانیان منداڵانن یا ئاژەڵ و باڵنـدەن یا شتی خەیاڵی و ئەفـسانەیین. چـێژ لە سەرەکـێـشییەکانی پاڵەوانەکانی چـیرۆک و رۆمـانەکان وەردەگرن. لەمە زیاتر درێـژە بـەم پـێشەکـییە نـادەیـن و دێـیـنە سـەر کـرۆکی ناونیـشانی ئـەم نووسـینەمـان.
خوشبەختانە لە کۆتـایی ساڵی پار (٢٠٢٢) و لە ئەمساڵدا (٢٠٢٣) دا لە لایـەن دوو نووسەری ناسـراوی کوردمان لە بـواری ئەدەبیـاتی منـداڵان، دوو رۆمـان بە زمـانی کـوردی بـۆ منـداڵان چـاپکـران. رۆمـانی (کـچـی دورگـە بچـکـۆلـەکـە) لـە نـووسـینی مامۆستا (ئەمـین محەمەد) بۆ مێردمنداڵان. رۆمانی (نازیـلێی مانگ و شازادەی خـۆر) لە نووسینی خاتوو (پەیـام ئیبـراهـیم) بـۆ نەوجـەوانان. پێموایە هەردووکیان بە هـەڵە نەچوونە کە نووسیویانە بۆ مێردمنداڵان و نەوجەوانان. چونکە منداڵانی خوار تەمەنی سیانزە ساڵان، ئەو پشوودرێـژییەیان نییە کە رۆمان بخوێننەوە و لە هـێماکان تێبگەن.

هـەردوو رۆمـانەکەش لە چـوارچـێوەیـەکی کلاسـیکی خەیـاڵئـامێزدان و بە شێوازێکی فانتـازی ئاسان داڕێـژراون. بـۆ گەیـشتـنی پاڵـەوانی رۆمـانەکانیـان بە خـەونـەکانیـان، پەنایان بۆ ئەفـسوون (جـادوو) بـردوون، بۆ ئـەوەی بەسـەر ئەسـتەم و لە تـوانابـەدەر سەرکـەون و خـەونـەکانیـان بـەدی بهـێـنن. گـەلێ لە کـەڵە رۆماننووسانی جیهانیش لە شاکارە رۆمانەکانیان بۆ منـداڵان و مێردمنـداڵان، بۆ رووبەڕووبوونەوە و سەرکەوتنی پاڵەوانەکانیان بەسەر کـێشە و تەگەرەکانـدا و گەیـشتـنیان بە خەونەکانیـان پەنیـان بـۆ جـادوو بـردوون. زۆرن گـەر ناویـان بهـێنـین.
پاڵەوانی هەردوو رۆمانەکەش (لـولـو) و (نـازە) دوو کچی جوانکـیلە و ئازا و ژیـر و سەرەکـێشن. هـێنانەدیی خەونەکـانیان دەبەنە دوو جیهـانی نمـوونـەیی دروستکـراوی زادەی خەیاڵی هەردوو رۆماننووسەکە. تەمەنی هەردوو پاڵەوانەكەش لە یەکترییەوە نزیکن. هەردوو رۆمانەکە دوو ئەزموونی تازەن لە بـواری نووسینی رۆمـانی کوردی بۆ مێردمنـداڵانی کورد. دوو دەستپێشخـەریی ترسشکـێنن بۆ نووسین و چاولێکـردنیان و بۆ سەرهەڵدانی رۆمانی تازەی کوردی بۆ منداڵان. مـژدەبەخـشن بۆ پێشکەوتن و بۆ داهـاتـوویـەکی باش بـۆ رۆمـانی منـداڵانی کورد. ئـەوەی بە وردی هـەردوو رۆمـانەکە بخـوێنێتەوە. هەست بەوە دەکـات کە چەنـد خاڵێکی هـاوبەش و لەیەکچـووی نـزیک لە نێوان ئەم دوو رۆمانە کوردییەدا هەیە. مەبەستیشم ئەوە نییە کە ئەم دوو رۆماننووسە چـاویـان لە یەکـتری کـردووبێـت.

دوو هـەفـتە پێـش ئێـستا، نـووسـینێکـمان لەژێـر ناوی (خـوێنـدنەوەیـەک بـۆ رۆمانی کچی دورگـە بچکـۆلـەکە) نووسی و بـڵاومان کـردەوە. پـێمخـۆشە کە بە کورتی و بە چـڕی باس لە رۆمــانی (نـازیـلـێی مـانـگ و شـازادەی خـۆر ) یـش بـکەم.
رۆمانی (نازیلێی مانگ و شازادەی خـۆر) لە نووسینی چـیرۆکنووس و راگەیـاندکار و سەرپەرشـتیکار و ئامادەکەر و پێشکەشکەری بـەرنامەی (چـیرۆک بـۆ منـداڵان) لە تەلەفـزیـۆنی پەروەردەیـی. خاتـوو (پەیـام ئیـبراهـیـم عـەبـدولـڕەحـمـان)ە. کە یەکـەم ژنـی کوردە کە رۆمـان بـۆ منـداڵانی کورد بنووسێت. بەمـەش نـاوی چـووە مێـژووی سەرهەڵـدانی رۆمانی منـداڵانی کورد و تا هەتـایە شانازی و شکـۆداری و نەمریی بۆ خـۆی تـۆمـارکـرد.
پەیـام خان لەدایکبووی شاری سلێمانییە و هەر لە سـلێمانی دەژی. دەرچـووی بەشی ژمێریارییە. لە پۆلی چواری قـوتابخانەی بنەڕەتییەوە، هـۆگری نووسینی شیعـر بووە. دوایی دەستی بە نووسینی چـیرۆک بۆ منـداڵان کـردووە. لە (٢٠١٠) وە، چـیرۆک بۆ منـداڵان دەنـووسێ و لە گـۆڤـارەکانـدا بڵاوی کـردوونەتەوە. تا ئێستا بەم رۆمـانەیەوە شەش کتێبی چاپکـراوی هەیە ناوەکانیان ( سمـۆرەی میهـرەبان، ژینگەکەم دەپارێـزم، قـاپی خـواردنەکەی یەسـنا، ئـۆتـیزمـم هـاوکاررم بە، ددانی ورچـە، نازیـلـێی مانگ و شـازادەی خـۆر) خـاتـوو پەیـام ئـەنـدامـێکی چـالاکــیشـە لـە چـەنـد رێـکـخـراوێـکی پـەروەردەیی و ژیـنـگەپـارێـزی لـە سـلـێـمانی.
خـاتـوو پەیـام هـاوسەرگـیریی کـردووەدایـکی (دوو کـوڕ) و (دوو کـچ) ە.
رۆمانی نازیـلـێی مانگ و شـازادەی خـۆر، نۆبـەرەی رۆماننووس پەیـام خانە، هیـوای نـووسینی رۆمـانی تـری بـۆ منـداڵانی کـورد بـۆ دەخـوازیـن.
وێـنـەی بـەرگی رۆمـانـەکە و (١٣) وێنـەی روونـکـردنەوەی رەنـگاوڕەنـگ لـەلایـەن وێنەکێش (جـێژوان عـەبـدوڵڵا) وە کێشراون. کوالـێتی وێنـەکان باشن. بەڵام خـۆزەگە شێوەیەکی کوردی بە نازەوە دیاردەبـوو، جـلێکی ساکاری کوردیی لەبەربـوایە، زیـاتر سەرنجی منـداڵانی کوردی رادەکێشا. گەر لە وێنەی ژمارە (٢) بڕوانین. وێنەکە هـیچ شـێوەیەکی کـوردی پێـوە دیـارنییە. هـەڵـەیەک لە وێنـەکانـدا هـەیە. نـازەی پاڵـەوانی رۆمانەکە لە یەکەم وێنەوە تا دوا وێنە هەر هەمـان شێوە منداڵی هـەیە، وەک ئەوەی کات وەستابێ و نەگـۆڕابێـت. لە کـاتێکـدا ئـەو گەورەدەبێـت و هـاوسەرگـیری لەگـەڵ شازادەدا دەکات و دووگیان دەبێت. دەبوایە کاک جێژوانی وێنەکێش. دوا وێنەی نازەی لایـەنی کەمەوە لە شـێوەی کچـێکی نەوجـەوان بکـێـشایە. شـازادەش لە وێنەکـەدا لە تەمەنی منداڵـێکی یانـزە بـۆ دوانـزە ساڵی دایـە، دەبـوایە خاتـوو پەیـام هـەستی بـەم هەڵەیە بکردایە. من وەکو خوێنەرێک لە وێنەکان دەڕوانم، نەک وەک رەخنەگرێک.
دکتۆر (ماجـد خەلیـل) پێشەکییەکی جـوانی بۆ رۆمـانەکە نووسیوە، هـۆی دواکەوتـنی نووسینی رۆمانی کوردی بۆ قۆناغە سیاسییە نالەبارەکان دەگەڕێنیتە. بەڵام گرنگترین هـۆی دواکەوتـنی رۆمـانی منـداڵانی کورد بۆ داگـیرکردنی کوردسـتان دەگەڕێتـەوە. کە زیـاتر لە سـەد سـاڵە داگـیرکەران بـواری کوردیـان نەداوە سەری خـۆشی بخورێنێـت. هـەمیشە هـەوڵی قـڕکردن و سـڕینەوەی ناسنامەی نەتـەوەیی کوردیان داوە و دەدەن.
دکتۆر ماجـد لە پێشەکییەکەیدا، سەرهەڵـدانی دەستپێکردنی رۆمانی منـداڵان لە جیهاندا بۆ (جـۆن نیـوبـەری) دەگـەڕێـنێتەوە، بە دروسـتـیش بـۆ ساڵی (١٧٤٤ز). بەڵام جـۆن نیـوبەری لە سەرەتـادا، شـاکارە رۆمـانی (رۆبـنـسون کـرۆزو ـ ١٧١٩ز) لە نـووسینی (دانیال دیـڤـو)، کە بۆ گەورەساڵان نووسـیوێـتی. ئـەو کـورتی کـردەوە و بە زمـانـێکی ئاسانـتر و بە شـێوازێکی ناسکـتر و شـیرینـتر بـۆ منـداڵانی داڕشـتەوە.
رۆمانی (گەشتەکەکانی گۆلیڤـەر) لە نووسینی رۆماننووس (جوناسان سویـفـت) کە لە ساڵی (١٧٢٦) نووسیوێتی، بە کۆنترین و بەناوبانگترین رۆمان بۆ منداڵان دادەنرێت.
خاتـوو پەیـام ئیبراهـیم، لە رۆمـانی نازیـلـێی مانگ و شازدەی خـۆردا، بە شـێوازێکی فـانتازی و بە تەکـنیکـێکی تـۆکـمە و بە زمـانێکی کـوردیی ناسک و شـیرین و ئاسان رۆمانەکەی داڕشتووە. لە میانەی نازیـلێی پاڵەوانی رۆمانەکەی، کاری لەسەر زجـیرە رووداوەکانـی کردووە، کاری لەسەر رەهەنـدی پەروەردەیی دروستی منداڵان کردووە. کۆمەڵێک بەهـای بەرزی بەرجەستەکردووە، کە دەیەوێت لە دەروونی منداڵانی کوردا بیان روێنێت. وەک: رەوشت بـەرزی، خۆشەویستی، هـاورێتی، دڵسۆزی، هـاوکاری، سـوزداری، متـمـانە بەخـۆبـوون، ئـازایـەتی، مـرۆڤـایـەتی، بـاڵـنـدە و ئـاژەڵـدۆسـتی، ژینـگەدۆستی، بـەزەیی و دلـۆڤـانی، حـەزی سـەرەکـێـشی، گەشـبیـنی، هیـواخـوازی، چـاکەخـوازی، یارمـەتی، تێکـۆشـان، کۆڵـنـەدان، فـریـاڕەسی، سەرکەوتن، … هـتد.
فانتازیش بە شێوەیەکی ئەدەبی دەوترێـت، کە مەیـلی ئەوەی هـەیە لە جیهـانی داب و نەریتی باودا دابڕێت و کاری لە لۆژیک بەدەر بکات. فانتازی یەکێکە لە فاکتەرەکانی پێـشکەوتـن و داهـێنـان لە جـیهـانی رۆمـان و چـیرۆک و هـونـەردا.
خاتوو پەیام، خەونی منـداڵان لە هـێنانەدیی داهاتوویەکی باشتر و ژیانێکی خۆشتر، لە نازەی ئازا و دلۆڤـانی پاڵەوانی رۆمانەکەیدا بەرجەستە دەکات و دەیکات بە نوێنەریان. نـازە خەونی ئەوەی هـەیە کە بفـڕێـت و سـوورە لەسەر هـێنـانەدیی خەونـەکەی. ئـەم خەونەش پێویستییەکی هەمـوو منـداڵانە، بۆ ئـەوەی ئاشـنای جیهانێکی فـراوانترببن و شتی تازە بدۆزنەوە و زانیاری زیاتر وەربگرن و ئەزمـوونی تـازە فـێرببن. هـێنانەدیی ئەم خـەون و خواستەش، پێـویستی بە بـڕیـارێکی تـۆکـمە و بە ئازایـەتی جەسـتەیی و دەروونی و بە سەرەکێشی و سووربوون و کـۆڵنەدان و هـەنگاونـانی کـرداری هـەیە. بە هـاوکاری و هـاوڕێتی و بە هــێزی لە توانەبـەدەر هـەیە. رۆماننووس خاتوو پەیام بۆ هێنانەدیی خەونەکەی نازە، جەخـتی لەسەر هەمـوو ئەو فـاکتـەرانە کـردووە. ئەو هـەستەی لە ناخی نازەدا روانـدووە، کە لە سـایـەی ویسـتن و متمـانە بەخـۆبـوون و سووربـوون و ئیـرادەیـەکی بەهـێز و پـۆڵاییندا، لە سـایەی هـەوڵ و کۆششکـردنـدا، شتێک نییە کە ناوی ئەسـتەم بێت. هەموو خەون و هـیوایـەک دێتـەدی گـەر مـرۆڤ دەست لە خواست و خـەون و هیـواکانی هەڵنەگـرێـت. شاعـیرێـکی عـەرەب دەڵێـت:
ئـەوەی ویـستی بە خـۆر بگات، بە تیشکەکانیـدا سەرکەوت بـۆ گەیشـتن بە هیـوای.
حەزەکەم بە کورتی، ئامـاژە بە دوو نمـوونـەی ئیـرادەی راسـتی بـدەم:
لە سەرەتاکانی ساڵی شەستەکانی سەدەی رابردوودا، لە گەرمەی ململانی و پێشبڕکێی نێـوان ئەمـریکا و یەکـێتی سۆڤـیەتـدا. بۆ باڵادەستی لـە بـواری پـشکـنیـنی ئاسمانیـدا. ئەمریکا ویستی پێش سۆڤیەت مـرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ و بە ساغیش بیگەڕێنێتەوە بۆ سەر زەوی، ئەوبوو کە (جـۆن کەنەدی) سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، لە ساڵی (١٩٦١) دا بڕیاری ناردنی مرۆڤی بۆ سەر مانگ دا. کە زۆربەی سەرکردەکانی جیهـان گاڵتەیان پێکـرد و بە خەونێکی ئەستەم و نەزۆک ناویـان برد. بەڵام لە سایەی هەوڵدان و سووربووندا، خەونەکەی کەنەدی هاتەدی و لە ساڵی (١٩٦٩) دا ئەمریکا لە رێی کەشـتیی ئاسمانی (ئەپـۆلـۆ ـ ١١) ەوە، مـرۆڤـیان گەیـانـدە سـەر مـانـگ کە هـەردوو کەشـتیوانی ئاسمانی ئەمـریکی (نیـل ئارمسـترۆنگ) و (باز ئاڵدرین) بوون، لەسـەر مانـگ دابـەزیـن و بە سـاغـیش گـەڕانـەوە بۆ سـەر زەوی. خـەونی ئـێسـتای ئەمـریکا ناردنی مـرۆڤـە بۆ سەر هەسارەی کەیـوان (مەریخ) ئەمەش ئەستەم نییە و دێتـەدی.
زیاتر لە (٧٥٠) ساڵ بەر لە ئێستاش بیرمەنـد و زانـای ئینگـلیزی (رۆجـەر بایکـۆن) کە هـێشتا باڵـۆن و فـڕۆکە دروست نەکرابوون، وتی:” لە داهاتوودا مرۆڤ دەتـوانێت ئامێرێک دروست بکات و پێی بفـڕێت” کە چی بە شێت و گـومـڕا و دژ بە ئاین ناویان برد و لە کەنیسە دەریان کرد. ئەوەتا خەونەکەی رۆجەر هاتەدی و فرۆکە دروستکرا.
ئـەو خەونانەی کە لە ئەمـڕۆدا دەمانەوێـت، پێویستە لە خەیـاڵ و لە هـزری منداڵانی ئەمـڕۆمـدا بەرجەستەیان بکەیـن. چـونکە دواڕۆژی گەلەکەمان لە دەستی منـداڵانی ئەمڕۆمـان دایـە. هەموو بیـرێـکی نوێـش بە قـۆناغـێکی دژایەتیکـردنـدا تێدەپەڕێت.
نـازەی پاڵەوانی رۆمـانەکەی خـەونێکی گەورەی هەیە، خەونەکەشی (فـڕیـن) ە، بۆ ئەوەی بە جیهـانێکی فـراونتـر و بە گیانلەبەرانی زۆرتر و بە ژینگەیـەکی گەورەتـر ئاشنابێ. لە پێناوی هێنانەدی ئەم خەونەشیدا، توانی بەسەر ئەستەمدا سەربکەوێت و خەونـەکەی بهـێنێـتەدی. ئامـانج لە فـڕینەکەی خاتـوو پەیـام. ئەوەیە کە ژیـان نابێـت بـوەستێـت و بچـەقـێـت، چـونـکە وەسـتان مـردنە. دەبـێـت خـەون بە داهـاتـوویـەکی باڵاتـرەوە بـبیـنـین. بـویە رۆماننووس بە دەمی ژولیـای یەکـێک لە کاراکتەرەکـانەوە دەڵێت:”هەموو جیهان خەون بە فڕینەوە دەبینن، ئیمە خەونی هەموو جیهانمان بەدی هـێنا” ئامانجی ژان و ژولیا، ئەوەبـوو کە شارێک لە مرۆڤـە باڵدارەکان دروستبکەن. کە هـەمـوویـان تـوانـای فـڕینیـان هـەبێـت، وەک و نمـوونە و سـەرمـەشـق، چـەنـد منـداڵـێکیـان لە نێو ئەشکەوتـەکەدا فـێری فـڕین کردوون. رۆماننووس خەونی فـڕین بەر گوێی کۆرپـەلە جوانەکەی ناو سکی نازیـلێ دەدات. شاژنی مانگ دەڵێت: “دەبێت منداڵەکەم خەونی هەبێت، چونکە مـرۆڤ بەبێ خـەون وەک ئەوەیە هـەر نەژیـابێت”.
هـەردوو هـاوسەری زانـای جـێنەتیک (رەگەزی) ژان و ژولیـا، کە دوو کەسایەتین لە رۆمـانەکەدا دەڵـێن:”لە وڵاتی خـۆمـان ئـەم خەونەمـان هـەبـوو، کاتێـک پـێیان زانـین ویستیان بـمانگـرن و ئەشکەنجەمان بـدەن. بۆیە ئێمە بـڕیارمادا شارەکە بەجـێبهـڵێن، هـەڵهـاتـوویـن بـۆ ئـەم ئەشکەوتە”.
بۆچی خاتوو پەیام ئیبراهـیم و مامۆستا ئەمین محەمەد پاڵـەوانی چـیرۆکەکانیان کچـن؟
لە نووسینێکمدا لەژێر ناوی (نایەکسانی رەگەزی لە ئەدەبی منداڵاندا) کە لە (٢٠٢١)دا لە سایتەکانـدا بـڵاوم کردۆتەوە. جەخـتـم لە نایەکسانی و ناهـاوسەنگی و نادادپەروەری لە رۆڵی رەگەزی کچـان کردووە، کە بە زەقی بە دیـدەکەین. کوڕسالاری لە چـیرۆک و رۆمـانەکـانـدا رەنگـدانەوەی هـەیە، بە زۆری پاڵـەوانی چـیرۆک و رۆمـانەکان کـوڕن. هەمـوو هـێز و تـوانا و ئازایـەتی و قـارەمانێتی و هیـوا و سەرەکـێشی و فـریـاڕەسی و سەرکـەوتـنێک دراونـەتە پـاڵ کـوڕان. بـەڵام سـۆزدای و بێ دەسـەڵاتی و لاوازی و بێ هیـوایی و بەدبەخـتیش دراونەتە پـاڵ کچـان. ئەمەش جیـاوازیییەکی زەقی رەگـەزییە و ناڕەواییـەکی گـەورەیە بەرانبـەر بە کچـان. ئـازادی و پێشکەوتـنی گـەل و نیشـتمان لە هەموو بوارەکانـدا، بەنـدن بە بەدیهـێنانی یەکسانی و هـاوسەنگی رەگەزیـیەوە لەسەر بنەمای توانـا و لـێهاتـوویی و شایستەیی.

نووسەرانی بـوارەکانی ئەدەبیاتی منـداڵان، دەتـوانن رۆڵیکی گـرنـگ و کاریگەریـان لە چـاندنی تـۆوی یەکسانی جـێندەریـدا هەبێت. بۆیـە بەشێکی زۆری نووسەرانی منـداڵان لەم سەردەمەدا، بە زۆری پاڵەوانی بابەتە ئەدەبییەکانیان کچـن، دەیانەوێـت قـەرەبووی ئەو سـتەم و نایەکسانییەیان بۆ بکەنەوە. بێ سەلـمێنن کە ئازایەتی و هـێز و تواناکانی کچان لە کـوڕان کەمـترن نیـن. خاتـوو پەیـام دەڵێت:”لە رۆمـانـەکەدا بـەدوور لە هـەر بابەتێکی ئایدۆلۆژی و رەگەزی و نەتەوەیی، تەنها ئامانجـم پێشانـدانی توانای کچـە و هـانـدانییەتی بـۆ سەرکەوتـن”.
رۆمانی نازیلـێی مانگ و شازادەی خـۆر، تا رادەیەک لەبیرۆکەی رۆمانی (ئەلـیس لە وڵاتی عـاجبـاتییەکانـدا ـ ١٨٦٥) نـزیکە. کە رۆماننووس (لـویس کارۆل) نووسیوێتی، کە باس لە کچـێکی بچووک دەکات، کە ناوی (ئەلـیس)ە. دوای کەروێـشکـێکی سـپی دەکـەوێت و دەکـەوێتـە نـاو چاڵـێکی قـووڵەوە و لە جـیهـانێکی خەیـاڵی و عـاجـبـاتی سەیـر و سەمەرەی ژێـر زەویـدا خـۆی دەگـرێتەوە. لەگـەڵ ئـاژەڵان و شـتی بێ گیـان دەبێت بە هـاوڕێ و ئاشنایان. تا لە دواییدا جادوولێکردنەکەی بە تاڵ دەبێت و لەسەر زەویـدا خـۆی دەبـینێتەوە. گەلێ بیرۆکەی جـوان و بەهـای بەرز لەم رۆمانەدا هـەیە. زۆر لە رۆماننووسانی منـداڵان ئیـلهـام و سـوودیـان لـەم رۆمـانە وەرگـرتـوون.
جـادوو و هـێـزی لەتـوانابـەدەریـش، ئـامـانـج نـین لـە رۆمـانـدا، بەڵکـو هـۆیـەکـن بـۆ گەیـشتن بە ئامـانج. جـادوو و هـێزی لە تـوانابـەدەر، بوونـەتە بەشـێک یا رەگـەزێـک لە رەگـەزەکـانی چـیرۆک و رۆمـانی فـانـتازی و ئەفـسوونـاوی تـازەدا. بۆ هـێـنانەدیی خـەون و ئامـانجـەکـانی پاڵـەوانی رۆمـانـەکـان و سـەرکـەوتـنیـان بەسـەر ئـەسـتەم و کـاری لەتـوانـابـەدەردا. لە زوربـەی چـیرۆک حـیکایەت و ئەفــسانە و داسـتانەکانـدا، جـادوو رەگـەز و هـۆیـەکی سەرکەوتـنی پاڵـەوانەکـانیـان بـووە.
لە بارەی داڕشتنی رۆمانی نازیلێی مانگ و شازادەی خـۆر، خاتوو پەیـام ئیبراهـیم بە شـێوازێـکی ناسک و ئاسان دایـڕشـتووە، وشـە و رسـتەکانی لە فـەرهـەنـگی زمـانی منـداڵانی کوردەوە وەرگرتـوون، هـیچ گرانی و ئاڵـوزییەکیان تێـدا نییە. بێگومان هەر نووسەرێکـیش تا رادەیـەک، شـێواز و سـتایـلی تایبـەتی خـۆی لـە نـووسـیـندا هـەیە. شێوازیش بریتییە لە رێگەی نووسین و داڕشتنی نووسەر، رێگەی گوزارشتکردن لە خەیـاڵ و بـیر و هـزر بەهـۆی زمـانەوە.
چەنـد سـووکە تـێبینیـیەکـم دەربـارەی رۆمـانەکەی هـەیە:
خاتوو پەیـام نووسـیوێـتی نازە تاقانەی ماڵەوەیـانە. نازەیەک کە دوو بـرای هـەبێـت بۆ تاقـانەی ماڵەوەیە؟ پـێموایە وشەی تاقانەکەی هەڵەیە. لە بەشی (گەڕان بە دوای ژیانی گیانداراندا) لە دێڕی (٨) نووسیوێتی:”لەگەڵ خوشک و براکانیـدا پێکەوە لەسەر سفرە هەمـوو کـۆدەبوونەوە”. لـێرەدا وا دەردەکەوێت کە نازە خوشکی هەیە. کـەچی لە هـیچ شـوێـنێکی کەی رۆمانەکەیـدا باسی لەوە نەکـردووە کە خـۆشکی هـەیە. گـەر خوشکی هـەبێـت بـۆ تـاقـانەیـە؟
کە وشـەی (خـوان) ی کوردیمان هـەبێـت پێـویست نیـیە وشـەی (سـفـرە)ی عـەرەبی بەکاربهـێنین. خۆزگەش ناوی باوکی نـازە (ئەحمەد) نەبوایە و ناوێکی کوردی بـوایە.
لە رۆمانەکەدا نازە باس لە (رۆژی هەنـار) دەکات لە گونـدە جـوانەکەیـان. وابـزانـم لە ئێستادا (رۆژی هەنار) بووە بە بۆنەیەکی ساڵانە لە شاری هەڵـەبجەدا بەڕێـوەدەچـێت. ئەم رۆژەم زۆر پێ جـوانە. من لە وڵاتی نەرویـج ـ لە شاری (ڤـۆس) دووجار ئامادەی (رۆژی سـەروپـی) بـووم. لـەو رۆژەدا لـە سەنـتـەری شـارەکـەدا مـەقـاڵـەی گـەورە و درێـژ دادەنـێن و سەروپـێی لەسەر دەبـرژێـنن. لە مەنجـەڵی گەورەشدا جـۆرەها گیاو و روەکی سـروشتی وەکـو دەرمـان دەکـوڵـێنن. هـەرکەسێک بچـێت بە لایانـدا فەرمـووی لێدەکەن کە تامیان بکەن. سەیـر لەوەدایـە کە خۆیـان زۆر حەز لە خـواردنی سەروپێ ناکەن. بووە بە نەریتێکی کولتووری تایبەتی خەڵکی ئەو شارە و شانازی پێوەدەکەن.
لە بارەی رێنـووسی رۆمـانەکەوە، لە زۆر شـوێنی رۆمـانەکەدا، رۆماننووس ئامـرازی پەیوەندیی (لە) ی نووساندووە بە وشەکەی دوایـەوە. ئەمە بە هـەڵـەیەکی رێنـووسیی دەزانـم. چـونـکە ئامرازی پەیـوەنـدی (لە، بە، و) نابێ بە وشەکەی دواوە و پێشەوەی بنووسـێنین، نابێت بنووسـین (لەکوردسـتان) بەڵکو (لە کوردسـتان) نابێت بنووسـین (بەبـەرد) دەبێ بنووسین ( بە بـەرد) نابێت بنووسین ( هەنـارو هەنجـیر) دەنـووسین (هەنار و هەنجـیر). گەر ئەو ئامرازانە نووسانە وشەوە دەبن بە بەشێک لە وشەکان.
کۆتـایی رۆمانەکەشی وەکو مەرجێک لە مەرجەکانی چـیرۆک و رۆمـان بۆ منـداڵان بە خۆشی کۆتایی پی هـێناوە. هەمـوو شاکارە رۆمانەکانی جیهـانیش بـۆ منـداڵان، کۆتایی رۆمـانەکانیان بە سەرکــەوتـنی پاڵـەوانەکە و بەخـۆشی و شـادی کـۆتـاییـان پێهـێناون.

حەزەکەم ئەوەش بڵـێم، تەنانەت شاکارە رۆمـانە جـیهـانییەکانیش بۆ منـداڵان لە سەدا سـەد لە هـەمـوو روویـەکەوە پێـرفـێکـت نیـن، خـاڵی لاواز و هـەڵـەشـیان تێــدایە.
لە کۆتاییـدا، جـوانتریـن پیـرۆزبـایی و دەستخـۆشی لـە خاتـوو پەیـام ئیـبراهـیم دەکـەم. بۆ ئـەم ئەزمـوونە سەرکەوتـوویـەی لە بـواری نووسـینی رۆمـان بـۆ منـداڵانی کـورد.

رەزا شـوان
٨/ فـێـبروار/ ٢٠٢٣




چوار کتێب لەبارەی ئەدەبی منداڵان.. ڕۆستەم خامۆش

زۆرجار ئێمەی نووسەرانی بواری ئەدەبی منداڵان، گلەیی ئەوە دەکەین و دەڵێین: کتێبمان لەبارەی ئەدەبی منداڵان لەبەر دەستدا نییە، یان وەک پێویست گرنگیی بەو بابەتە نەدراوە، چونکە نووسین و چاوپێکەوتن و لێدوان و دید و بۆچوون لەبارەی ئەدەبی منداڵان، دەبێتە ڕێنیشاندەرێکی باش بۆ (چۆن و چی)نووسین بۆ منداڵان، ئەگەر ئەدەبی منداڵانی کورد، تا ئێستا وەک پێویست بەرەوپێش نەچووبێ، یەکێ لە هۆکارەکان نەبوونی سەرچاوەیەکی باش و ئەکادیمییە. وە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانیش کەمتر باس و توێژینەوە و ڕەخنە لەو بارەوە دەکەونە پێش چاو، ئێمە ناڵێین هەر نییە، بەڵکو دەڵێین وەک پێویست نییە و کەمە، هەر چەندە جێی پێزانین و دەستخۆشییە کە لە ساڵانی ڕابردوودا هەندێ کتێب لەو بارەوە چاپ و بڵاو کرانەوە، وەلێ نەیان نەیاتنوانی داخوازیی و خواستی نووسەرانی ئەدەبی منداڵان پڕ بکەنەوە، بەڵام خۆشبەختانە لە ساڵی (٢٠٢٢)دا، چوار کتێب لەبارەی ئەدەب و هونەر و ڕۆشنبیریی منداڵان چاپ و بڵاو کرانەوە.
بۆیە دەمەوێ بە کورتی و پوختی، باسی ئەم چوار کتێبە بکەم و بیانناسێنم بە خوێنەرانی ئازیز، کتێبەکانیش ئەمانەن:
١- ئەدەب و هونەری منداڵان: د. هاوژین سڵیوە و ڕۆستەم خامۆش
٢- ئەدەب و چیرۆکی منداڵان: د. کەیفی ئەحمەد
٣- دیداری ئەدەبی منداڵان: کۆمەڵێک نووسەر
٤- ڕۆشنبیریی منداڵان: ڕەزا شوان

یەکەم: ئەدەب و هونەری منداڵان

ناوی کتێب: (ئەدەب و هونەری منداڵان).
بابەت: چاوپێکەوتن لەبارەی ئەدەب و هونەری منداڵان.
دیمانە و ئامادەکردنی: د. هاوژین سڵیوە و ڕۆستەم خامۆش.
نەخشەسازیی بەرگ: برەو شێخ تاڵب.
سەرپەرشتیاری هونەری و چاپ: شێخ تاڵب.
سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەخشی کۆیە، بە تیراژی (٥٠٠)دانە چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. کتێبی (ئەدەب و هونەری منداڵان)لە دوو تووێی (٥٥٢)لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە هەموو بوارەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە، لەوانە: (ڕۆڵی فۆلکلۆر لە ئەدەبی منداڵاندا، لەبارەی ئەدەبی منداڵان، لەبارەی شیعری منداڵان، لەبارەی چیرۆکی منداڵان، لەبارەی شیعر و چیرۆکی مێرمنداڵان، دەقی شانۆ و شانۆی منداڵان، نووسین بۆ منداڵانی باخچە، نیگارکێشانی منداڵان، کاریکاتێری منداڵان، مۆزیک و گۆرانی منداڵان، ئەفلام کارتۆنی منداڵان، ڕۆژنامەنووسی منداڵان، ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵان، لەبارەی کتێب و گۆڤاری منداڵان، وەرگێڕان لە پێشخستنی ئەدەبیاتی منداڵانی کورددا، لەبارەی بەرنامەی منداڵان لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆندا).
کتێبەکە لە پێشەکی و ناساندنی کتێبەکە و لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە: بەشی یەکەمی پێکهاتووە لە (١٦)تەوەر، بەشی دووەمی کتێبەکە (٣٦)دیمانەی لە خۆگرتووە، ئەم بەشە زۆربەی بوارەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە و زۆربەی بابەتەکانی لەبارەی ئەدەب و هونەری منداڵانە. هەروەها (٩٠)کەسی شارەزا و شاعیر و نووسەر بەشدارییان لەم کتێبەدا کردووە، کە (١١١)لێدوان و چاوپێکەوتن لەم کتێبەدا بڵاوکراوەتەوە.
لەو (٩٠)کەسەی کە بەشدارن (١٠)کەسیان ژنن.
زۆربەی بەشداربوانی کتێبەکە، دانیشتووی باشووری کوردستانن، وە (٦)کەسيان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، هەروەها (١١)شاعیر و نووسەر و هونەرمەندانی دەرەوەی وڵات، کە نیشتەجێن لە وڵاتانی (ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئایرلەندا، ئیتاڵیا، سوید، نەرویج)بەشدارن.

دووەم: ئەدەب و چیرۆکی منداڵان

کتێبی (ئەدەب و چیرۆکی منداڵان)لە نووسینی: “د. کەیفی ئەحمەد”ە، کە (١٩٠)لاپەڕەیە و بە تیراژی (٥٠٠)دانە لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر، چاپکراوە، ئەم کتێبە لەلایەن ئەکادیمیای کوردی، بە ژمارە (٤٤٧)بڵاوکراوەتەوە، لە پێشەکی و پێنج بەش پێکهاتووە، کە بەم شێوەیەیە:
بەشی یەکەم: (ئەدەب و ئەدەبی منداڵان، ئەدەب، گرنگترین ڕەگەزەکانی ئەدەب، ئەدەبی منداڵان و ئەدەبی گەوران، ئەدەبی منداڵان، چۆن بۆ منداڵان بنووسین؟، کورتەیەکی مێژوویی ئەدەبی منداڵان، سیماکانی ئەدەبی منداڵان، قۆناغەکانی گەشەی منداڵ، کاریگەری ئەدەب لەسەر کەسێتی منداڵ، هۆکارەکانی خوێندنی ئەدەبی منداڵان، ئامانجی ئەدەبی منداڵان، ئەرکی ئەدەبی منداڵان، گرنگی ئەدەبی منداڵان).
بەشی دووەم: (چیرۆکی منداڵان، بنەمای هەڵبژاردن و دانانی چیرۆکی منداڵان، مەرجەکانی نووسینی چیرۆکی منداڵان، ڕەگەزەکانی بنیاتی هونەریی چیرۆک، جۆرەکانی چیرۆکی منداڵان بەپێی ناوەڕۆکیان، جۆرەکانی چیرۆک لەڕووی ڕوخسارەوە، ئامانجە پەروەردەییەکانی چیرۆکی منداڵان، گرنگی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان).
بەشی سێیەم: (شیعری منداڵان، شیعری منداڵان و گەوران، سیماکانی شیعری منداڵان، ئامانجەکانی شیعری منداڵان).
بەشی چوارەم: (گۆرانی و سروودی منداڵان، جۆرەکانی سروود و گۆرانی، بابەتەکانی سروود و گۆرانی، سیماکانی گۆرانی منداڵان، ئەرکی گۆرانی منداڵان، مەرجە دەروونیی و پەروەردەییەکانی گۆرانی منداڵان، ئامانجی سروود و گۆرانی لەباخچەی ساوایاندا، ئامانجی سروود و گۆرانی منداڵان).
بەشی پێنجەم: (شانۆی منداڵان، شانۆ، شانۆی منداڵ، کاریگەری شانۆ لەسەر منداڵ، ڕوخساری شانۆی منداڵان، ئەرکی بنیاتنەرانەی شانۆی منداڵ، میکانیزمی کارکردن لە شانۆی منداڵدا، دەرهێنان لە شانۆی منداڵاندا، ڕۆڵی منداڵ لە شانۆی منداڵاندا بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت).

سێیەم: دیداری ئەدەبی منداڵان

کتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان)چەند توێژینەوەیەکی ئەدەبیی و ڕەخنەیی، کەوتە بەرچاوی خوێنەرانی ئازیز و کتێبخانەی کوردیی ڕۆشنکردەوە.
کتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان)، لە بڵاو کراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی سلێمانییە، کە بەرهەمێکی هاوبەشی (١٠) نووسەری بواری ئەدەبی منداڵانە و بە تیراژی (٥٠٠)دانە لە دوو توێی (١٦٢) لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە ناوەڕۆکی کتێبەکەدا هاتووە، کە ناوی توێژینەوە و نووسەرەکان، بەم شێوەیە دانراون.
١- چەند سەرنج و وردبوونەوەیەک لە مێژووی ئەدەبی منداڵانی کورد، ئەمین محەمەد.
٢- گرنگیی و بایەخی ئەدەبیاتی منداڵان و کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی گەلان، پەیام ئیبراهیم.
٣- گرنگیی نووسینی تەمەن لەسەر بەرگی کتێبی منداڵان، د. هاوژین سڵیوە.
٤- شیعر بۆ منداڵان نووسراو و شیعر دەرخکردن، محەمەد فەریق حەسەن.
٥- ڕۆڵ و بایەخی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا، زیاد ڕەشاد قادر.
٦- بەراوردی ئاستی ئەدەبیاتی منداڵان و کاریگەریی لەسەر کەلتووری کۆمەڵایەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەکان، د. ماجید خەلیل.
٧- ڕۆڵی ئەدەبی منداڵ لە کارامەییە کۆمەڵایەتیەکاندا، مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان.
٨- ڕۆڵی نووسەری ژن لە ئەدەبیاتی منداڵانی کورددا، زارا ئەحمەد جاف.
٩- ڕۆڵی ڕاگەیاندن، لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی منداڵاندا، ڕۆستەم خامۆش.
١٠- چۆن منداڵ هۆگری خوێندنەوە بکەین؟ فەوزیە مەنمی.

چوارەم: ڕۆشنبیریی منداڵان

ناوی کتێب: ڕۆشنبیریی منداڵان
ناوی نووسەر: ڕەزا شوان
نەخشەسازی بەرگ و ناوەوە: ئومێد محەمەد
نۆبەتی چاپ: یەکەم، ساڵی: ٢٠٢٢
بە تیراژی (٥٠٠)دانە لە چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی چاپکراوە.
ئەو کتێبە (٢٤٤)لاپەڕەیە، کە (٨٤)ناونیشان و بابەتی لەخۆگرتووە، لەبەر زۆریی ناونیشانەکان، تەنها ئاماژە بە چەند ناونیشانێک دەکەین، کە ئەمانەن:
(چەمک و پێناسەی ڕۆشنبیری، گرنگی و سوودەکانی ڕۆشنبیریی گشتی، ڕۆشنبیری ڕاستی کێیە؟، ڕۆشنبیریی منداڵان، چەمک و ڕۆشنبیریی منداڵان، گرنگترین ئامانجەکانی ڕۆشنبیریی منداڵان، سوودەکانی ڕۆشنبیریی منداڵان، هۆیەکانی دواکەوتنی ڕۆشنبیریی منداڵانی کوردستان، منداڵانی کورد و فرە ڕۆشنبیریی لە هەندەران، سوودەکانی پەروەردەکردنی منداڵان بە فرە ڕۆشنبیری، گرنگترین هۆکارەکانی ڕۆشنبیریی منداڵان، کتێخانەی ماڵەوەی منداڵان، ڕۆژنامە وگۆڤاری منداڵان، ئەدەبی منداڵان، چیرۆکی منداڵان، شیعری منداڵان، پێگەی سروود لە ئەدەبی منداڵانی کورد، سوودەکانی گۆرانی بۆ منداڵان، شانۆی منداڵان، ڕۆژی جیهانی منداڵان، جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان… هتد).

کۆتایی:
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین خوێندنەوەی ئەو چوار کتێبە لەبارەی ئەدەب و هونەر و ڕۆشنبیریی منداڵان، گرنگ و پێویستە بۆ ئەوانەی، کە لە دنیای منداڵان خزمەت دەکەن و دەیانەوێ باشتر کار بکەن، چونکە ئەو چوار کتێبە بریتین لە: (١١٤٨)لاپەڕە، بۆیە لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەو چوار کتێبەدا، لایەنی ڕۆشنبیریی و زانیارییت زیاتر دەبێ لەبارەی جیهانە ڕەنگین و جوانەکەی منداڵان.




پشکنینی ئێنزایمی G6PD.. رەهەند سابیر

G6PD test
Glucose-6-Phosphate Dehydrogenase Deficiency

ناچینە ناو لوبی باس و رەنگڕێژکردنی، تا ئەم راستڕەوییە لە ئەندێشەماندا هەڵنەتۆقێنین! وشەی Enzyme، لە کوردییدا بە “ئەنزیم” و تا رادەیەکیش بە “ئێنزیم”، جێکەوت کراوە، لەکاتێککدا ئەبوو بە “ئێنزایم”! لە فیکر و خەیاڵ، ئاخاوتن و نووسیینماندا، جێیەکی بۆ خۆی سازبدایە!! کاتێ وشەیەکی بیانیی ئەخزێتە ناو زمانی کوردییەوە، ضەرورە تا بکرێ زمانی گۆکردنی وشەکە، لە زمانی نووسیین و ئاخاوتنی کوردییەوە نزییک بکرێتەوە. لە ئینگلیزییدا، Enzyme بە “ئێنزایم” ئەخوێنرێتەوە، لەم روانگەیەوە بە پێویست ئەزانرێ کە شێوازە دروستەکە بخرێتە سەر سکە! “
ئەگەر بە ساناگۆیی و سانانووسییەوە پەخشانی بکەین، ئەوا فەحسی ئێنزایمی G6PD کە بە عیللەتی پاقلە(نەخۆشیی پاقلە) لە ذیهنماندا پایەدار بووە، باوتریین ئێنزایمە کە جەستە دووچاری کەمبوونەوەی ئەبێت، نزییکەی چوارصەد میلیۆن ئادەمیزاد لە جیهاندا، ناڵەناڵ و گرفتارن بەدەست کەمیی ئەم ئێنزایمەوە، هۆکارەکەیشی جێنەتیکییە کە بڕی پێویست لە ئێنزایمەکە بەرهەم ناهێنرێ لە خوێندا. ئێنزایمێکی گرنگە و رۆڵی هەیە لە نەظمی هەندێ چالاکیی ناو لەش، هاوکات مەسئولی پاراستنی خڕۆکە سوورەکانە، هەروەها مانەوەیان بە ئەکتیڤیی، تا گەیشتن بە دوا کەناری تەمەن( تەمەنی خڕۆکەی سوور، نزییکەی ١٢٠ رۆژە). ئەو نەخۆشانەی ئێنزایمیان لە بڕی نۆرماڵ کەمترە، لە ساتی هەوکردن و خواردنی پاقلەمەنییەکان و چەند دەوایەک، ئەبنە هۆی توناکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن، لەگەڵ کەمخوێنیی توند. دابەزیینی بڕی خڕۆکە سوورەکان، وائەکات بڕێکی کەم لە ئۆکسجین، لە سییەکانەوە گوزەشت و بکات بۆ شانە و ئۆرگانەکانی جەستە، بەهۆی کەمیی ئەم ئێنزایمەوەیە منداڵانی نەوا لەداییکبوو، دووچاری زەردووییەکی توند، یان مامناوەند ئەبنەوە.

هۆکاری کەمیی ئێزایمەکە
کەمیی G6PD، هۆیەکی جێنەتیکیی هەیە کە جینە تووشبووەکە ئەکەوێتە سەر کرۆمۆسۆمی (X Chromosome)، لە یەکێک یان هەردوو باوانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ نەوەکانیان. پیاوان تەنیا یەک (X Chromosome)یان هەیە، ئەگەر جینە تووشبووەکەی هەڵگتبێت و لە خۆی بار کردبێت، ئەوا کەسەکە تووشبوو ئەبێت بە کەمییG6PD ، بەڵام لە خانماندا، دوو (X Chromosome)یان هەیە، ئەبێت هەردوو ( X Chromosome)ەکە، هەڵگری جینی تووشبوو بن، ئەوکات ئینسانەکە گرفتاری کەمیی G6PD، بەڵام ئەگەر خانمەکە تەنیا یەک ( X Chromosome)ی هەڵگری جینی تووشبوو بوو، خۆی قوتاری ئەبێت لەو دەردە وکەسێکی نۆرمال ئەبێت، بەڵام ئەکرێ بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی. لێرەوە بۆمان بەیان و تەخشان ئەبێ کە ریسکی تووشبوون بە کەمیی G6PD، لە پیاواندا زیاترە، هەروەها لەو کەسانەیشدا زیاترە کە لە خێزانەکەیاندا، کەسانی گییرۆدەبوو بە چەڵەمەی کەمیی ئێنزایمی G6PDیان تێدایە.

نیشانەکانی کەمیی G6PD
لە زۆر کەسدا، ئەکرێ دیدەنیی هیچ نیشانەیەک نەکەین، تا ئەوکاتەی دەرداویی ئەبێ بە هەوکردن و بەرکەوتن بەو خۆراک و دەرمانانەی کە بۆ ئەم جۆرە کەسانە ئەبێتە باعیثی مەترسیی، نیشانەکان ئەکرێ دوای چەند هەفتەیەک نەمێنن، بەڵام هەندێجار مەترسیی گەورە چێ ئەکات و بە تیکراربوونەوەی هۆکارەکان، نیشانەکان سەرهەڵئەدەنەوە. نیشانەکانیش لە چەند دانەیەکدا گل دراونەتەوە کە خۆی ئەبینێتەوە لە کەمخوێنیی، پەلەپەلکردنی دڵ، هەناسەبڕکێ، یان توندبوونی هەناسە، هیلاکیی، سەرگێژخواردن، رەنگپەڕیین و زەردهەڵگەڕان، زەردوویی

هۆکارەکانی تووشبوون بەم نیشانانە
ئەو کەسانەی زەلالەتیانە بە دەست کەمیی G6PD، پرۆسێسی هیمۆڵیسز( واتە تێکشکاندی خرۆکە سوورەکانی خوێن- Hemolysis) لە رووئەدات، دوای تووشبوون بە هەوکردن و بەرکەوتن و خواردنی پاقلەمەنییەکان( لۆبیا، ماش، پاقلە، فاسولیا)، یان خواردنی هەندێ دەرمان.

دەستنیشانکردنی عیللەتەکە، لە رێگەی شیکاریی خوێن ئەبێت بۆ تەحدیدکردنی

  • فەحسی ئێنزایمی G6PD
  • بینیین و دەستنیشانکردنی جۆری کەمخوێنیی لە رێگەی (Blood Film Examination)، ئایا چیی جۆرە تێکشکاندێکە؟ دیارییکردنی جۆر و شکڵی هەیکەلیی خڕۆکە سوورەکان، هەرەوەها دەستنیشانکردنی ژمارە و جۆری خڕۆکە سپییەکان و خەپلەی خوێن، چونکە هۆی دووەم وەکو هەوکردن و نەخۆشیی تر، ئەبێتە باعیثی تێکشکاندنی خڕۆکەکانی خوێن
  • شیکاریی Reticulocytes Count زۆر ئەبێت
  • ئەنەڵایزی Direct Coombs Test، لەوانەیە پێویست بێت، نەوەکو هۆکاری بەرگریی لەش بێت و ببێتە هۆی تەفرکرنەکە
  • شیکاری فەرمانی جگەر Liver Function Test

لە کۆتاییدا، چارەسەر و خۆپاراستن لە رێگەی دوورکەوتنەوە لەو خۆراک و دەرمانانەوە ئەبێت کە ئەبنە هۆی سەرهەڵدانی نیشانەکان و مەترسیین و بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەدارن بە کەمیی G6PD. هەروەها دیارییکردنی لیستی ئەو خۆراک و دەوایانە، لە لایەن دکتۆری تایبەتمەندەوە.

سەرچاوە:- زانستی تاقیگە




نامەی کچێکی ئامەدی بۆ خودا..!.. شەماڵ بارەوانی

لەگەڵ دایکم و برا دوو ساڵییەکەم لە شیرینی خەو دابووین،
لەپڕ دۆزەخ ڕوویدا.
گوێم لە دەنگێک بوو دەیگۆڕاند:
ئیمادارینە خۆڕاگربن، ئەوە غەزەبی خودایه خودا.

یەکەم جارم بوو ببیسم کە خوداش توڕە دەبێت !

بەڵێ، مەلای گەڕەکەکەمان بوو،
ئەو بە دیار تەرمی دایکمەوە وەستابوو و هێشتا ئامەدی برام لە ژێر دار و پەردوو بێ سەر و شوێن بوو.

خۆ دایکم بەردەوام دەم بە زیکر و دەست بە دەستنوێژ و ڕوو لە ئاسمان بوو،
من لەو موعادەلەیە تێناگەم ئەی خودا !

دایکم خوێندەواری نەبوو، بەڵام بەردەوام دەیگوت:
کچەکەم،
خودا هیچ کاتێک توڕە نابێت و ئەو یەک پارچە جوانی و بەزەییە.

کچەکەم،
خودا هەرگیز، ژن و منداڵ ناکوژێت و باڵەخانەکان بەسەر هیچ کەسێکدا ناڕووخێنێت

کچەکەم،
نەکەیت لەو ڕوانگە نزمەوە له خودا بڕوانیت،

بە درێژایی مێژوو، ئەوەیە کێشەی خوداناسەکان، لەگەڵ خودا پەرستەکان.

کچەکەم،
لە سنوورەکانی دەمارگیری دوور بکەرەوە.
هەرکاتەک هەستت بە قەڵەقی کرد، خۆت بە عیشقی خودا مەست بکە.

کچەکەم
لە بیرت نەچێت، هەمیشە هەموانت قبوڵ بێت.
نەکەیت بەهۆی بیر و باوەڕی جیاوازەوە، بەکەم سەیری ئەویتر بکەیت،
ئەوەیه تەریقەتی خودا.

کچەکەم
خودا خۆشەویستی دروستکرد و، مرۆڤیش ڕق !

بۆیە لە تەریقەتی ئێمە، ڕق حەرامە.
کەواتا کچەکەم، گەر منت خۆش دەوێت، هەموانت خۆش بوێ

خودا خۆشەویستییە خۆشەویستی

خودایە با ئەوەشت پێ بڵێم:
گەر تا ئێستا دڵم لێت نەشکاوە،
تەنها بە هۆی نزاکانی دایکمەوەیە.

شەماڵ بارەوانی




جمهوری شیعر و جمهوری تۆپانێ!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

لە هەرێمی کوردستاندا، دەیان و بگرە سەدان ڕێکخراوی بە ناو کۆمەڵگەی مەدەنی و ئین گی ئۆ هەن، کە گوایا ئەرکیان بە مەدەنیکردنی کۆمەڵگە و پێشخستن و هوشیارکردنەوەی تاکەکان و داکۆکیکردنە لە مافە پیشەیی و جەماوەرییەکانی هاووڵاتییان، کە بەشێکی کەمیان لێ دەرچێت، ئەوانیتر بارگرانیەکی گەورەن بە سەر بودجەی ئەم هەرێمەوە. ئەگەر ڕووپێوێکی مەیدانی لە پەراوێزی ئەرک و ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوانە لە کۆمەڵگەی کوردی بکەین، هیچ گومانی تێدا نییە وێرای بوونی سەدەها ڕێکخراو، بەڵام هێشتا وەک پێویست بە ئەرک و ڕۆڵی ڕێکخراوەییانەی خۆیان هەڵنەستاون و زۆربەیان بنەمای کاری ڕێکخراوەیی خۆیان نازانن و کار و چاڵاکییەک دەکەن، کە ڕەنگە پەیوەندی بەوانەوە نەبێت. ساڵانێکی زۆر لەمەو بەر، بە سەدان فەرهەنگخانە، لە شارەکانی کوردستان بە مەبەستی برەودان بە چاڵاکییە ڕۆشنبیرییەکان دامەزران. ئەو فەرهەنگخانانە دواتر چییان لێ هات؟ کەلوپەلەکانییان کە بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزندە دەکران، چی لێ هات؟ بۆچی ئەو فەرهەنگخانانە نەمانەوە؟ کەواتە ئەوە گرنگ نییە چەند ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی هەن، بەڵکو ئەوە گرنگە، چەند خزمەت و ڕۆڵیان لە بەرەو پێشەوە بردنی کۆمەڵگە و بە مەدەنیکردنی جومگەکانییەوە دیارە. بۆیە گەلێک لەو ڕێکخراوانە، ستراتیژ و کاری ڕاستەقینەی خۆیان ونکردووە و دەچن بە چاڵاکییەکەوە سەرقاڵ دەبن، کە هیچ ئەرزشێکی نەبێت. لەو ڕۆژانەدا، تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سۆران کۆڕێکی شیعریان بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ شاعیرێکی سادەنووس سازکرد. پرسەکە ئەوە نییە، کە ئاخۆ ئەم برادەرە شاعیرە یاخود نا، کە وەک شێخ ڕەزا گوتەنی شاعیر زۆر بووە لەم عەێڕە ، بەڵکو پرسەکە ئەوەیە، ئەم چاڵاکییە پەیوەندی بە ئۆرگانێکی گەورەی وەک تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سۆران هەیە؟ ئایا کار و ئەرکی دی نییە بیکەن؟ ڕێکخراوەکانی ئێمە بە گشتی، بۆچی نابنە چاودێر بە سەر کاری دەزگاکانی حکومەت و داکۆکی لە مافە مەدەنی و پیشەیەکانی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە ناکەن؟ بۆچی ڕەخنە ناگرن و ئەو کێماسیانەی لە بواری بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاریدا هەن، نایخەنە ڕوو؟ بۆچی پاڵپشت و هاوکاری جەماوەری خەڵک ناکەن، کاتێ داواکاریەکی ڕەواو جەماوەریان هەیە؟ بۆچی نابنە چاودێر بە سەر پێشلکارییەکان کە لە بواری مرۆیی و ڕۆنامەوانی و مافدا دەکرێن؟ مەگەر سازکردنی کۆرێکی شیعری بۆ شاعیرێکی سادە نووس کە نیوەی کوردستان نایناسێت، هیچ داهێنان و بوێریەکی تێدایە ئەگەر هەزاران خوێندکاری زانکۆش تێیدا بەشدار بن؟ بێگومان شیعر هیچ کاتێک ژانرێکی جەماوەری نەبووە، بەو مانایەی، وەک چۆن تۆپانێ جمهورێکی بێ شوماری هەیە، ئەوا کام شاعیریش جمهورێکی بێ شوماری هەبوو، ئەوا شاعیری پلە یەکە. هەر کاتێک شیعر هێندە سادە و ڕۆژانەیی بووەوە، کە هەمووان تێی گەیشتن و چەپڵەیان بۆ لێدا، بە دڵنیاییەوە ئەو کاتە ئێمە لە بەردەم شیعر بە مانا هونەریی و بابەتییەکەی نین، بەڵکو لە بەردەم زمانێکی ئاسایی و ڕۆژانەیی داین کە جۆرێک لە میکیاژی هونەری و وشە سازیی ڕۆمانسی بە ناوی شیعرەوە بۆ کراوە. زۆرجار دەگوترێت (مانای شیعر لە دڵی شاعیر دایە) واتا نەک هەموو کەسێک نابێ لە شیعر بگات، بەڵکو لە خودی شاعیر بەو لاوە، هیچ خوێنەرێکیش پەی بەو مانایە نابات کە لە دوو توێی دەقێکی شیعری دایە؟ شیعر ژانرێکی بژاردەیە، نەک جەماوەریی و چەپڵەڕێزیی، هەڵبەتە ڕەنگە خوێنەرانێک بڵێن، مەگەر شیعری شێرکۆ و پەشێویش، شیعری جەماوەریی و چەپڵە ڕێزی نین؟ بەڵام ئایا پەیامی شیعری شێرکۆ و پەشێو بەراورد بە پەیامی شاعیرێکی سادەنوس دەکرێت؟ لەو سۆنگەیەشەوە، کاتێ هەزاران گەنج و خوێندکاری زانکۆ، لە هۆڵێکدا جمەیان دێت و بە چەپڵە ڕێزان پێشوازی لە شیعری شاعیرێکی نەناسراو دەکەن ئەوا بە داخەوە دەبێ ئێمە نیگەران و نائومێد بین لە دنیای شیعری کوردی، چونکە ئەمە مانای وایە، شیعر بۆتە زمانێکی ڕۆژانەیی و ئاسایی و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ زمانی شیعریی کە زمانی مانایە نەماوە. بەمەش شیعر وەک تۆپانێی لێ دێت و دەیان هەزار هاندەری بۆ دروست دەبێت.بەڵام ئایا ئەدەب بەگشتی و شیعریش بە تایبەتی، ژانری هەموو کەس و جەماوەرێکە؟ ئاسایە ئەم جۆرە چاڵاکییانەش بکرێن، بەڵام دەبێ ڕێکخراوەکانی ئێمە، زۆر پیشەییانە ئەرک و کاری ڕاستەقینەی خۆیان بناسن و کار بکەن. بەرپرسانیش دەبێ ئەو ڕاستیە بزانن، دواین ئەرکییان دەبێ گوێگرتن بێت لە شیعر، چونکە ئەوان ئەرک و بەرپرسیاریەتی گەورەتریان لە سەرشانە، کە ئەویش خزمەتکردنی خەڵک و گوێگرتنە لە کەموکورتی و داواکاریەکانییان ! مەرجیش نییە ئەوەی لە ڕێزی پێشەوەی کۆڕێکی شیعری دانیشت ئیدی شیعرناس بێت. بە پێچەوانەوە نزار قەببانی دەڵێت:_( ئەوانەی لە ڕێزی پێشەوەی کۆڕێکی شیعری دادەنیشن، دواین کەسن کە لە شیعر دەگەن).

*ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان، ژمارەی ڕۆژی 31/1/2023 بڵاوکراوەتەوە.

‌ ‌




لەبارەی نۆڤڵێتی “کچەی خوێنەر” کەمێ دەدوێم-2-.. نوسینی: تەلار تاهیر

بەشی دووەم

یه‌كێك له‌ نه‌زانین و گه‌مژه‌یی ئافره‌تان ئه‌وه‌یه‌ به‌ جۆرێك ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ به‌رانبه‌ره‌كانیان هه‌میشه‌ وه‌ك كاڵایه‌ك لێیان بڕوانن. ئه‌دۆنیس له‌ گوته‌یه‌كدا ده‌ڵێت: هیچ كات ئازادی و بێ ئابڕووییم تێكه‌ڵ نه‌كردووه‌، زۆر كه‌س ده‌ناسم به‌هۆی به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ واتای ئازادی ڕێز له‌ جه‌سته‌ ناگرن.

ڕه‌نگه‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كۆمه‌ڵێ شت به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ هاتبنه‌ ئاراوه‌ و دنیای مه‌عریفه‌ی ناشیرین كردبێت، وه‌ك ده‌یشزانین سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئازادی بریتییه‌ له‌ مه‌عریفه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی داخراودا خه‌ڵكانی ناڕۆشنبیر و كه‌سانی ئاسایی، هه‌نگاوێك له‌ پێشتر بن به‌راورد به‌ توێژی ڕۆشنبیران، به‌ حوكمی ئه‌و كولتووره‌ داخراو و پیاوسالارییه‌ كه‌ تا ئێسته‌ باڵی به‌سه‌ر توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا كێشاوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و كولتووره‌ داخراوه‌ پیاوسالارییه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر ڕۆشنبیران.

ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و لێكچوواندنه‌ شوومه‌ نامۆیه‌ خاڵی به‌هێزی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر بێت، ده‌بێت سنووری ئه‌و جه‌هله‌ بشكێنی بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته‌ سه‌ر به‌ها و ئاكاره‌ جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ به‌هێزه‌یش وایكردبێت كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك “كچه‌ی خوێنه‌ر” له‌ نێوان پردی دوودڵیدا هێشتبێته‌وه‌ و نه‌یتوانیبێت به‌پێی پێویست شته‌كان به‌ ته‌واوی له‌ یه‌ك جیا بكاته‌وه‌، تا له‌ كۆتادا بووبێت به‌ قوربانی.

ئه‌گه‌رچی كچه‌ی خوێنه‌ر كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه‌، به‌ڵام وا هه‌ست ناكه‌م كه‌سایه‌تییه‌كه‌، به‌ڵكو هه‌ست ده‌كه‌م ڕۆحێكه‌ به‌ ناخی ئازاره‌كاندا دێت و ده‌چێت، یاخۆ ڕۆحێكه‌ ماوه‌ی جارێك خۆی له‌ جه‌سته‌ی ئافره‌تێكدا مه‌ڵاس ده‌دات و ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌بێت به‌ قوربانی ده‌ستی رۆحه‌ تاریكه‌كان.

فردریك نیچه‌ له‌ گوته‌یه‌كدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی تێكمده‌شكێنێت، به‌هێزم ده‌كات. واته‌ زۆربه‌ی كات ئازاره‌كان مرۆڤ پته‌وتر دروست ده‌كه‌نه‌وه‌، رۆحی یاخیبوون له‌ ناخی مرۆڤدا ده‌خوڵقێنن، هاوشێوه‌ی ڕۆمانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی (موبیدیك) كه‌ ڕۆماننووسی ئه‌مه‌ریكایی (هێرمان ملڤیل) نووسیویه‌تی، كاتێك له‌گه‌ڵ قرژه‌كه‌ شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌گه‌رچی قرژه‌كه‌ پێیه‌كشی ده‌خوات، به‌ڵام ڕۆحی مانه‌وه‌ی له‌ ژیاندا، وا ده‌كات له‌ كۆتادا هه‌موو هێزی خۆی كۆ بكاته‌وه‌ و قرژه‌كه‌ بكوژێت. یاخۆ وه‌ك “داستانی سیزیف”ی ئه‌لبێرد كامۆ كه‌ یاخی ده‌بێت له‌ مردن، ژیان به‌ هه‌موو ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌ك قبووڵ ده‌كات.

كافكا ده‌ڵێت: كتێب ده‌بێت به‌سته‌ڵه‌كی ناخمان بشكێنێت. ڕه‌نگه‌ كایه‌ی ڕۆشنبیری له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت كه‌ بتوانێ تاكه‌كان پێبگه‌یه‌نێت، واته‌ كه‌سانی به‌ناو ڕۆشنبیری وه‌ك (ساڵح یاسینی ڕۆماننووس، مه‌حموود قادری شاعیر، عه‌زیز ناسری شانۆكار). واته‌ به‌شێوه‌كی گشتی كتێب و خوێندنه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ ببێت به‌ ده‌روازه‌یه‌ك به‌سته‌ڵه‌كی ناخمان تێكبشكێنێت و ڕزگاری بكات له‌ جه‌هل.

كه‌ژاڵ ئیبراهیم له‌ دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: كاتێك یه‌كه‌م شیعرم بڵاو كرده‌وه‌، باوكم به‌ قژ سووڕاندمیه‌وه‌ به‌ ناو مه‌تبه‌خه‌كه‌ماندا و ده‌یگوت ده‌ته‌وێ حه‌یامان به‌ری وا شیعر بڵاو ده‌كه‌یته‌وه‌. ڕه‌نگه‌ كچیش هه‌بن ژیانی له‌وه‌ ناخۆشتر بێت و ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ باس له‌ ژیانی خۆی بكات، واته‌ كه‌ژاڵ ئیبراهیم وه‌ك فریادڕه‌سێك له‌ پاڵ خه‌می ژیانی خۆیدا، باسی خه‌می كچانی تری كۆمه‌ڵگه‌كه‌یشی كردووه‌، یاخۆ شه‌هره‌زاد له‌ ڕۆمانی “هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌”دا، جگه‌ له‌وه‌ی خۆی له‌ تووڕه‌یی و زاڵمی شاریار پاراست و مردنی خۆی دواخست، كچانی تریشی له‌ ده‌ستی زاڵم ڕزگار كرد.

كچه‌ی خوێنه‌ریش ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا ده‌بێته‌ قوربانی، به‌ڵام له‌ دواییدا به‌ فیلمێكی دۆكیۆمینتاری ده‌ست ده‌خاته‌ سه‌ر ئازاره‌كانی كه‌ ڕه‌نگه‌ باسكردنیان ئه‌سته‌م بێت، وه‌لێ پێویستی به‌ بوێرییه‌. واته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌ پاڵ خه‌می خۆیدا، ڕه‌نگه‌ باسی خه‌می كچانی تریشی كردبێت و تا ئێسته‌ نه‌یانتوانیبێت په‌رده‌ له‌سه‌ر باسكردنی هه‌ڵبده‌نه‌وه‌. به‌ مانایه‌كی تر، هه‌ندێك جار باسكردن و ناوهێنانی ئازار و خه‌مه‌كان، ئاسووده‌یی به‌ ڕۆح ده‌به‌خشن، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی یاخیبووانه‌، ئازارێكی سه‌ختی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

له‌ كۆتادا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی كچه‌ی خوێنه‌ر سه‌ره‌تا ده‌بێته‌ قوربانی، به‌ڵام له‌ دوایدا به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه‌ له‌ كتێبه‌كه‌دا، ڕووداو و قوربانییه‌كانی زۆر زاڵتره‌ به‌سه‌ر لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتوو و ئه‌رێنییه‌كانی كچه‌ی خوێنه‌ردا.

پێم وایه‌ ده‌بوو نیهاد جامی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌، شانبه‌شانی ڕووداو و قوربانییه‌كان، بڕێ زیاتر درێژیی به‌ خاڵه‌ (ئه‌رێنی)یه‌كانی ناو نۆڤلێته‌كه‌ی بدایه‌، چونكه‌ پێویست ده‌كات چاوێكی زه‌ق بخه‌ینه‌ سه‌ر خاڵه‌ ئه‌رێنییه‌كانی، له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تۆكمه‌ و ته‌ندروست.

نوسینی ــ تەلار تاهیر

ناوى ته‌واوى: نیهاد جامى محه‌مه‌د عه‌بدوڵایە 5/3/1972 لە گەرەکی حەمام عەلی بەگ له‌ شاری کەرکوک لە دایکبووە، ئێستا لە وڵاتی پۆڵندە دەژێت

  • چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە
  • دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە
  • سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە
  • دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە

خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى چاپكراوه‌، له‌وانه‌:

  • خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی)
  • لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی)
  • ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە)
  • نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
  • پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
  • ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).
  • نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی)
  • شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی)
  • گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی)
  • کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
  • شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی)
  • پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
  • ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
  • لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).
  • من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).
  • کچەی خوێنەر (نۆڤلێت)
  • شانۆناسى.

    کتێبەکانی نیهاد جامی:
    http://dengekan.com/kteb_nihad.htm




هەڵبژێراو.. پشکۆ ناکام

….رەنگە باسکردنی ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان هەیە لە مانەوەی سیستەمی حوکمڕانی بەتایبەتی دیکتاتۆرییەتی حیزبی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بێ ئەوەی خەڵک کاردانەوەی لا بە لاکەری هەبێ بۆ گۆڕینی ئەو بارە ناهەموارەی تیایا ئەژی زۆر هەڵبگرێ و وەکو هەویرێکە چەن تەنەکەیەک ئاوی بوێ ، چونکە دیکتاتۆریەتی درێژ خایان نەوەیەکی ڕاهاتوو لەسەر وەزعە باوەکە ئەهێنێتە کایەوە کە پێیان وایە گۆڕانکاری زەحمەتە ، واتا لەگەڵ سیستەمی دیکتاتۆرییەتی حیزبی/ بنەماڵەیی خۆیان ڕا هاێناوە و “ماڵی”بوون ، ئەم سیستەمانە کە لە ووڵاتانی ئیسلامیا زۆرتر و دیارترن ، جۆرە هاووڵاتیەک بەرهەم ئەهێنێ کە ئەکرێ بە “هاووڵاتی جێگیر” یان” هاووڵاتی نەجوڵاو” ناو بنرێ کە گرنگی بە سێ بابەت ئەیات و بەلای وەزعە سیاسیەکەیا ناچێ لەسەر نەزەرییەی” ئاگرە سوورە لە خۆم دوورە” خوو ئەیاتە ئەو سێ شتە و خۆی پێوە مەشغوڵ ئەکا : دین ، قووتی ڕۆژانە لەگەڵ فوتبۆڵ…
() هاووڵاتی نەجوڵاو لە دونیا تایبەتە داخراوەکەیا خوو ئەیاتە دین و خۆی پێوە مەشغوڵ ئەک ، لەبەر ئەوە نا بە هەق و ڕەوایەتی و عەدالەت ئەیبینێ ، بەڵکو بە مەراسیمە” طقوس” دینییەکان کات بەسەر ئەبا و نایەوێ لە هاوڕێکانی دوا کەوێ ، لەسەر مەسەلەی “خوا” و میسداقیەتی ناەوەڕۆکی دینەکە گومانەکانی خۆی ئەڕەوێنێتەوە و حەز بەباس کردنیان ناکا و نایخاتە ناو هەڵس و کەوتی ڕۆژانەیەوە ” دیارە کەسانی مێشک ووشک بوو و داخراو” بەشی زۆری هاووڵاتی نەجوڵاو پێک ئەهێنن ، ئەمانە لە کاتێکا بەرگری لە دینەکەیان ئەکەن کە بزانن ناڕەحەتی و سەریەشەی بەدواوە نیە، دەنا بزانن هەر قسە و جوڵەیەکیان باجێکی قورسی لەسەرە ، مێش میوانیان نابێ و لاڵ ئەبن ، هەر نموونەیەک کاتێ لە ووڵاتی دانیمارک چەن وێنەیەکی گوایە “نەشیاو” !!ی پێغەمەری ئیسلامەکان بڵاو ئەبێتەوە ، لە ئەوروپا ئەیکەن بەڕۆژی حەشر ، ئەوەنە هاوار ئەکەن قوڕگیان ئەگیرێ ، بەقەد تۆپە قوماشێ عەلەم ئەسووتێنن ، بیتاقەی جەهەنەم ئەیەن بە هەموو دانیمارکیەک ، بەڵام لە ووڵاتەکەی خۆیانا ڕۆژانە هەزار سووکایەتی بە خۆیان وەک هاووڵاتییەک و بە دینەکەیان و بە سیمبولی دینەکەیان بکرێ ، نوتقیان لێوە نایە و “دەست بگرە بە کڵاوەکەی خۆتەوە حیزب نەیبا” ئەبێ بە دروشمی سەرەکییان ، جگە لەمانە هاووڵاتی نەجوڵاو کە هەر خەریکی دزی و گەندەڵی و ساختەچێتیە ، هیچ شتێ لەوانە وای لێ ناکا کە هەست بە تاوان کردن”الشعور بالذنب”بکا ، ئەو نوێژێکی لە کیس بچێ قوڕی دونیا لەسەریا کۆبێتەوە و نازانێ چۆن خۆی لەو گوناحە گەورە و خەتەرە نەجات بات و خۆی وەک ئوتوی بوخار پاک بکاتەوە ، بەڵام ساختەچێتی و غەدر کردن لە خەڵک بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانە وەک نەرکە دینیەکانی…..

() بە حوکمی ئەوەی هاووڵاتی نەجوڵاو لە ژێر کاریگەری دینەکەیا هیچ ئینتمایەکی بۆ نیشتمانەکەی نابێ و لە لایەنە کۆمەڵایەتییەکەشەوە “سۆسیۆلۆجی”، تەنها خوو ئەیاتە ماڵ و مناڵ و قووتی ڕۆژانەی و مناڵاکانی بە جۆرێک پێ بگەیەنێ کە وەک خۆی لە ژێر چەتری دینا لە بەرژەوەندی گشتی و داهاتووی ووڵاتەکەی دوور کەونەوە و توخبی سیاسەت نەکەوون و قەناعەتیان وابێ ئەو سیستەمە دیکتاتۆریە قەدەری خوایە و هیچی لەگەڵ ناکرێ و کەی خوا ویستی ئەیگۆڕێ !! واتا قووتی ڕۆژانە دەروازەیەکە بۆ بەستنەوەی مناڵەکانی بە پرینسیپەکانی خۆی کە لە دین و جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی کۆئەبێتەوە .. هاووڵاتی نەجوڵاو پاساوی هەموو نەهامەتییەکانی بەرهەمی سیستەمی دیکتاتۆری حیزبی لەوەیا کۆئەکاتەوە کە هیچ شتێ بێ ڕەزامەنی خوا نیە و ناکرێ بە جۆری حوکمڕانیشەوە….

() کاتێ هاووڵاتی جێگیر/ ناجوڵاو ئەو هەموە ناعەدالەتی و وون بوونی یاسا و گەندەڵیە ئەبینێ و نە ئەوێرێ و نە حەزیش ئەکا خۆی تێ هەڵقورتێنێ ، خوو ئەیاتە فوتبۆڵ، یارییەکی یانەکەی لە کیس ناچێ ، باکگراوندێکی وەرزشیانەی نیە و دینەکەشی لە هیچ قوژبنێکەوە باسی وەرزشی تیا نیە ، تەنها ئەوەیە لە دوو گۆڵیا بۆ نموونە یاسای خۆی هەیە و یاریکەر و ڕاهێنەر و هەنێ جار هاندەرەکانیش یەکسانن بەرامبەری ، ئەم کە ئەو هەموو ناعەدالەتیە لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی ئەبینێ و قسەی لەسەر ناکا ، تەسکینی بەوە یەت کە لە یارییەکا گەر کەسێ خوار جۆڵایەوە و کاری کردە سەر مەجرای گشتی یارییەکە ئەوە بە “کارتی زەرد یان سوور” یاسای یارییەکە جێ بە جێ ئەکرێ ، هیچ یاریکەرێکیش لەسەرووی یاسا و ڕێنماییەکانەوە نیە ، بەڵام لەدەرەوەی ماڵەکەی خۆی ئەو هەموو گەندەڵی و ” فاوڵ”ە ئەکرێ کێ ئەوێرێ باسی
كارت بکا ، ڕەنگە بەرپرسی حیزبی هەبێ نەک کارتی سوور بەڵکو ئەبێ “کارت سووری جگەر”ی وەربگرێ ، لە لایەن حیزبەوە پاداشت ئەکرێ و بە زۆر پەنالتیەکی بۆ دروست ئەکەن تا گۆڵێک بکا و خەڵکی وەک هاووڵاتی/نەجوڵاو چەپڵەی بۆ لێ با، بە مانایەی یەکسانی هەمووان بەرامبەر بە یاسا لە فوتبۆڵا ئەبێنێ و تەسکینی بەخۆی ئەیا کە ئەڵێ : فاوڵ ئەکەی! دەبخۆ ئەوە کارتی سوور. ئافەرم حەکەم … بەڵام بۆ ئەو سیستەمە دیکتاتۆرە حیزبییەوە بێ دەنگە گەر چی ئەزانێ حەکەمەکە لەپێش هەموو کەسەوە ئەبێ کارت وەر بگرێ………………..

ئەم جۆرە خۆ خستنە بەرەی نەجوڵان و بێ دەنگییەوە کۆیلایەتییەکە بۆ خۆی ، بەڵام کۆیلایەتیەکی هەڵبژێراو…..
“””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””
()فیکرەی ئەم ووتارە کتێبێکی بیرمەندی فەڕەنسی” ئیتیان دولا یەبوسیە”یە بە تایتڵی “العبودیة المختارة” لە وەرگێڕانی “مصطفی صفوان” بۆ سەر زمانی عەرەبی..




( پۆل ئیلوار ).. یه‌کێک له‌ شاعیره‌ پێشه‌نگه‌کانی سوریالیزم.. له‌ ئینگلیزیه‌وه: ناڵه‌ حه‌سه‌ن

_ چه‌پکێک له شیعره‌کانی ( پول ئیلوار )

( من نه‌مده‌توانی بیزانم )

من نه‌مده‌توانی بیزانم
باشتر له‌وه‌ی تۆ من بناسیت
چاوه‌کانت له‌ خه‌ودان
ئێمه‌ پێکه‌وه‌ بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی
چاره‌نووسێکی باشترمان له‌ شه‌وه‌کانمان دروست کرد
چاوه‌کانت له‌ کام سه‌فه‌ری من
به‌ درێژایی ڕێگاکان ،
هێماکانی
مانایه‌ک به نامۆیی زه‌وی ده‌به‌خشێ
له‌نێو چاوه‌کانی تۆدا
کێ کۆتا‌یی ئه‌م ته‌نیاییه‌مان
بۆ ئاشکرا ده‌کات
که‌ خۆشیان
ئیتر نازانن چاره‌نووسیان به‌ کوێ ده‌گات
تۆش نه‌تده‌توانی بیزانی
باشتر له‌وه‌ی من تۆ بناسم … !

( کچی عه‌شق )

ئه‌و له‌سه‌ر پێڵووی چاوه‌کانم وه‌ستاوه‌
پرچی له‌نێو پرچی مندایه‌
ڕه‌نگی چاوه‌کانی منی گرتووه‌
شێوه‌ی ده‌ستەکانم …
ئه‌و له‌نێو سێبه‌ری من قووت ده‌درێت
وه‌کو به‌ردێک به‌ڕووی ئاسماندا

ئه‌و هه‌رگیز چاوه‌کانی داناخات
یان هه‌رگیز لێناگه‌ڕێت من بخه‌ووم
یان خه‌ونه‌کانی ئه‌و له‌ڕۆژێکی پرشنگی دا
واده‌کا خۆره‌تاو ون ببێ
منیش پێده‌که‌نم و ده‌گریێم
یان پێده‌که‌نم و قسه‌ده‌که‌م
ئه‌و کاتانه‌ی هیچ شتێکم پێ نییە بۆ گوتن !

( زه‌نگی ئێواران )

ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆ ده‌رگاکان ئێشکگری کرابان
ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆ زیندانی بوونمان
ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆ ئه‌و شه‌قامانه‌ی له‌ ئێمه‌ قه‌ده‌غه‌ کرابوون
ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆ ئه‌و شاره‌ی که‌ خه‌وتبوو
ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆ ئه‌و ژنه‌ی برسی و تینوو کرابوو
ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆخۆمان که‌بێ به‌رگری بووین
ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆ ئه‌و شه‌وه‌ی که‌ بێبایه‌خ کرابوو
ده‌مانتوانی چیتر بکه‌ین ، بۆ خۆمان که‌ یه‌کتریمان خۆش ده‌ویست … ؟

( له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ )

هه‌میشه‌ من ئه‌و دڵنیاییه‌م نه‌بووه‌ ، ئه‌و ڕه‌شبینیه‌ی که‌ باشترین دڵنه‌واییه‌ له‌ نێوان ئێمه‌دا . له‌وێدا کاتی ئه‌وه‌بوو که‌ براده‌ره‌کانم به‌ من پێبکه‌نن . من زرینگ نه‌بووم بۆ وشه‌کانم ، دڵنیاییه‌کی جیاواز ، من هه‌میشه‌ نازانم که‌ ده‌مه‌وێت بڵێم چی ؟ به‌ڵام زۆرجاران که‌ هیچم نه‌بووه‌ تا بیڵێم‌ . گرینگی قسه‌کردن یان مه‌یلی ئه‌وه‌ی که‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت نه‌بیت . ژیانی من ته‌نها به‌ داوه‌ ده‌زوویه‌ک هه‌ڵواسراوه‌ .
له‌وێدا کاتی ئه‌وه‌بوو ، ئه‌وکاته‌ی وا دیاربوو من له‌هیچ تێنه‌گه‌یشتبووم . زنجیره‌کانی من سه‌ر ئاو که‌وتبوون . هه‌موو حه‌زه‌کانم له‌نێو خه‌ونه‌کانم له‌دایک ده‌بن . من به‌ وشه‌کانم عه‌شقی خۆم ده‌سه‌لمێنم . بۆ چ مه‌خلوقه‌هایه‌کی نایاب من متمانه‌م به‌خۆم کرد . له‌ چی دڵته‌نگیه‌کی ئازاربه‌خش و دنیایه‌کی ڕه‌نگین دا خه‌یاڵه‌کانم بازنه‌یان به‌ چوارده‌ورم کێشابوو . من دڵنیا بووم که‌ عاشق بووم له‌ زۆربه‌ی بواره‌ ترسناکه‌کانی خۆم . زمانی عه‌شقی من سه‌ر به‌ زمانی مرۆڤ نییه‌ ، جه‌سته‌ی مرۆیی من ده‌ست له‌ گۆشتی عه‌شقم نادات . خه‌یاڵه‌ ئیرۆسیه‌کانیشم هه‌میشه‌ و به‌ به‌رده‌وامی له‌ ئاستێکی به‌رزی گونجاو دا بوون ، که‌ ئه‌وه‌ش هه‌وڵدانێکی ئه‌وتۆ نییه‌ بۆ ڕازیکردنم له‌سه‌ر چه‌وتی … !

( ونبوون )

من قسه‌ت بۆ ده‌که‌م به‌ده‌م بڕینی شاره‌کانه‌وه‌
من قسه‌ت بۆ ده‌که‌م به‌ده‌م بڕینی ده‌شته‌کانه‌وه‌
ده‌مم له‌سه‌ر سه‌رینی تۆ دایه‌
ده‌نگم ده‌تدۆزێته‌وه‌
من قسه‌ت بۆ ده‌که‌م له‌ ئه‌به‌دیه‌ت دا
ئای شاره‌کان یاده‌وه‌ریه‌کانی شاران
شاره‌کان به‌ ئاره‌زووه‌کانی ئێمه‌ پێچراون
هه‌ندێک له‌ شاره‌کان زوو هاتوون هه‌ندێکیان تۆزێک له‌مه‌و پێش
هه‌ندێک له‌ شاره‌کان به‌هێزن هه‌ندێکیان په‌نهان
به‌تاڵان چوون بۆ مرۆڤە به‌ڕێزه‌کانیان
بۆ هه‌موو بیرمانده‌کانیان و بۆ هه‌موو دێو و خێوه‌کانیان !
کێڵگه‌کان شێوازێکن له‌ ئه‌ڵماس
ژیانێکی ڕه‌ونه‌قانه‌ ده‌ژیێن
وه‌رزی دروێنه‌ی ئاسمان له‌ودێو زه‌وییه‌کانی ئێمه‌وه‌یه‌
ده‌نگم تێرکه‌ن منیش ده‌گرییم و شیوه‌ن ده‌که‌م
من له‌نێو گڕ و بڵێسه‌دا خه‌ون ده‌بینم و پێده‌که‌نم
له‌نێو ‌هێشوه‌کانی خۆره‌تاو
یان جه‌سته‌ی تۆ بڵاوبۆته‌وه‌ به‌نێو جه‌سته‌ی مندا
وه‌ک چه‌رچه‌فی سه‌ر ئاوێنه‌ ڕوونه‌کان .

ڕاستیه‌کی ڕووت ( من باش ده‌یزانم )

نائومێدی هیچ باڵێکی نییه‌
عه‌شقی نییه‌
ڕوخساری نییه‌
قسه‌ش ناکات
من نایجوڵێنم
من نایگرمه‌ باوه‌ش
من قسه‌ی بۆ ناکه‌م
به‌ڵام به‌ئه‌ندازه‌ی ڕاستی
عه‌شقم پڕه‌ له‌ نائومێدی … !

_ کورته‌یه‌ک لە ژیان و بەرهەمەکانی ( پۆل ئیلوار )

پۆل ئیلوار له‌ ١٤ ی دیسه‌مبه‌ری ١٨٩٥ ، له‌ ” سه‌ینت دلێنیس ” سه‌ر به‌ شاری پاریس له‌ دایکبووه‌ ، خێزانه‌که‌یان سه‌ر به‌ چینێکی مامناوه‌ندی بوو ، باوکی فه‌رمانبه‌ر و دایکیشی ژنی ماڵه‌وه‌ بووه‌ و له‌ماڵه‌وه‌ ئیشی به‌رگدرووی کردووه‌ . پۆل ئیلوار له‌ سه‌رده‌می ڵاوێتیدا قوتابیه‌کی‌ زیرەک و چاڵاک بووە له‌به‌ر نه‌خۆشی و باری ته‌ندروستی جارجاره‌ له‌ خوێندن دابڕاوه‌ ، له‌ ته‌مه‌نی شازده‌ ساڵی به‌ هۆی نه‌خۆشی ( سیل ) ه‌وه‌ ده‌نێردرێت بۆ ” سویس سه‌نه‌تۆریه‌م ” . له‌و ته‌مه‌نه‌یدا بێئه‌ندازه‌ هۆگر و حه‌زی له‌ شیعر ده‌بێت .‌ ساڵ و نیوێک له‌و شوێنه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ ، کاتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاریس یه‌کسه‌ر ده‌چێته‌ ڕیزی سوپا بۆ خزمه‌تکردنی سه‌ربازی . پاش ماوه‌یه‌ک بریندار ده‌بێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غازی تۆکسیک . دوای ته‌واوبوونی ئه‌زموونی شه‌ڕ ، له‌ساڵی ١٩١٧ ماوه‌ی خزمه‌تکردنی سه‌ربازی ته‌واو ده‌بێت و ئازاد ده‌بێت ، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ شیعری خۆئ به‌ ناوی ( Le Devior et ) بڵاو ده‌کاته‌وه‌ . ئیلوار خۆی وای هه‌ست ده‌کرد له‌ ” وات وێتمان ” ی شاعیری ناوداری ئه‌مریکی زۆر نزیکه‌ ، وات وێتمان نووسه‌ری دیوانه‌ شیعری ( گه‌ڵاکانی گیا ) ئێلوار ئه‌م دیوانه‌ شیعره‌ی زۆر ده‌خوێنده‌وه‌ . هەروەها به‌شداری له‌ بزووتنه‌وه‌ی داداییه‌کانیش کردووه‌ ، له‌گه‌ڵ ” تریستان تزارا و ئه‌ندری بریتۆن و لویس ئه‌راگۆن و فلیپ سۆپات و زۆرێک له‌و نووسه‌ر گه‌نجانه‌ یه‌کتریان ده‌دیت و له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا کۆده‌بوونه‌وه‌ . پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیرێکی تر وه‌کو سو‌ریالیسته‌کان خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن . پۆل ئیلوار یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ ده‌بێت که‌ مانیفێستی سوریالیزم ئیمزا ده‌کات . ئیلوار له‌ساڵی ١٩١٢ ژنی هێناوه‌ و کچێکی له‌و ژنه‌ی هه‌یه‌ به‌ ناوی ” سیسه‌یل ” ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ زۆر به‌خته‌وه‌ر نابن بۆیه‌ له‌ ئاکامدا له‌یه‌کتری جیا ده‌بنه‌وه‌ . ئیلوار له‌ ساڵی ١٩٢٤ بۆ ماوه‌یه‌ک ون ده‌بێت ، ده‌نگ و باس وا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ گوایه‌ مردووه‌ به‌ڵام ، دوای حه‌وت مانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پاریس ، وا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا‌ له‌ سه‌فه‌رێکی دوور و درێژ دا بووه‌ ، له‌ مارسلیس ه‌وه‌ بۆ تاهیتی ، ئه‌نده‌نووسیا ، سیلان ، ئوسترالیا ، چه‌ند شوێنێکی تر . پاش ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی سوریالیزم درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌کانی ده‌داته‌وه‌ . هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ گاڵه‌ی خێزانی پێشووی له‌گه‌ڵ ( سلفادر دالی ) په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ ! ئیلوار له‌ساڵی ١٩٢٦ به‌هۆی چاپکردنی دیوانه‌ شیعری (Capital de la Doluer ) ناوده‌نگێکی شیعری باش په‌یدا ده‌کات . له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٩٣١ له‌گه‌ڵ ( Nusch ) ه‌ی هونەرمەندی شێوەکاری سوریالیست یه‌کتریان خۆشده‌وێت ، که‌ یه‌کێکه‌ له‌و خوێنه‌رانه‌ی ئیلهام له‌ شیعره‌کانی وه‌رده‌گرێت ! هه‌ر له‌وکاتانه‌ زه‌ماوه‌ند ده‌که‌ن و ده‌بن به‌ هاوسه‌ری یه‌کتری و له‌گه‌ڵ یه‌کدا زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بن ، بۆیه‌ هه‌تا دواچرکه‌کانی ته‌مه‌نی بەیەکەوە دەژین ، واته‌ تا ساڵی ١٩٤٦ چونکه‌ له‌وساڵه‌دا ژنه‌که‌ی ده‌مرێت . ئیلوار له‌ساڵی ١٩٣٩ جارێکی تر بۆ خزمه‌تکردنی سه‌ربازی بانگ ده‌کرێته‌وه‌ ، له‌سه‌رده‌مانی ده‌ست ڕۆیشتوویی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسا ئه‌و ڕیزه‌کانی سوپای جێهێشتووه‌ و به‌نهێنی خه‌ریکی کاری ئه‌ده‌بی و خه‌ریکی ئیشکردنه‌ به‌ دژی شه‌ڕ و دوژمنکاریه‌کانی ئه‌ڵمانیا ، له‌ ساڵی ١٩٤٢ ده‌چێته‌ ڕیزی پارتی کۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسی . به‌شێوه‌ی نهێنی چاڵاکی و کاره‌ سیاسیه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات . له‌و سه‌رده‌مانه‌ ئیلوار سه‌فه‌ر بۆ زۆرێک له‌ وڵاتانی دونیا ده‌کات له‌وانه‌ ( به‌ریتانیا ، بیلگیه‌م ، چیکیسلۆفاکیا ، مه‌کسیکۆ ، ڕوسیا … ) به‌ڵام له‌ وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕێگه‌ی پێناده‌ن و ڤیزه‌که‌ی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌ به‌ پاساوی کۆمۆنیست بوونی ! له‌ نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٤٦ له‌ومانگه‌ی” نووچه‌”ی خێزانی ده‌مرێت دیوانه‌ شیعرێک به‌ناوی ( Le Dur Desir de durer ) به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نێت ، که‌ له‌ پێنج قه‌سیده‌ پێکهاتووه‌ . پۆل ئیلوار وا بیری ده‌کرده‌وه‌ و پێیوابوو ، په‌یامی شیعر ئه‌وه‌یه‌( ده‌بێ داهێنان له‌ زمان بکات و زمان نوێ بکاته‌وه‌ ) ، بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاڵوگۆڕی ڕادیکاڵانه‌ له‌ ژیان و ڕووبه‌ری بووندا ! وه‌ پێی وابوو شیعر هۆکارێکه‌ ده‌توانێت خوێنه‌ران هۆشیار بکاته‌وه‌ و گه‌شه‌یان پێ بدات ! له‌م ڕاستایه‌دا له‌پاڵ داهێنانه‌ ئه‌ده‌بیه‌کان و به‌رز ڕاگرتنی ناسنامه‌ سیاسیه‌که‌ی ، هه‌وڵیده‌دا بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ ده‌ستهێنانی ئازادییه‌کانی تاک هاوکات ئازادی سێکسیش . ئیلوار له‌ ماوه‌ی هه‌موو ژیانیدا زیاتر له‌ حه‌فتا کتێبی جۆراوجۆری ده‌رباره‌ی شیعر و بابه‌تی ئه‌ده‌بی و گۆشه‌نیگای سیاسیه‌وه‌ بڵاوکردۆته‌وه‌ . وه‌ له‌ ساڵی ١٩٥٢ له‌ ته‌مه‌نی پەنجا و شه‌ش ساڵیدا ده‌مرێت ، ئه‌وکاته‌ له‌گه‌ڵ ژنی سێیه‌می دا بووه‌ .

_ سه‌رچاوه :‌ ئه‌نته‌رنێت

  • Poets.org- poetry,poems- Bios&more
  • Pual Eluard- poems.Biography,Quotes



ڕۆمانی (کچی دورگە بچکۆلەکە) و چەند سەرنجێک.. عــەلی حەمــە ڕەشید

کاتێک پێناسەی ئەدەبی منداڵان دەکەین، لەگەڵ ژانری چیرۆک و شیعر و شانۆ و ئۆپەرێتدا، ژانرێکی گرنگی تریش هەیە کە ناوی دەبەین لەگەڵ ژانرەکانی دیکەدا، ئەوانە هەن و هەریەکەیان پانتاییەکیان داگیرکردووە، بەڵام دەتوانین بڵێین رۆمان وەک ئەوەی کە مەرجەکانی رۆمانی لەخۆ گرتبێت، وەکو پێویست نیمانە. با ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە رۆمانی ( گورگ و بزن) و( بۆرە)ی عەزیزی مەلای رەش کە یەکەم کەسە ئاوڕی لەو ژانرە داوەتەوە، بەڵام کە دەیخوێنیتەوە باڵی فۆلکلۆر تێیدا زاڵترە وەک لە خەیاڵ، کە ئەو کار و دەستپێشخەرییە جێگەی دەستخۆشییە.
هەروەها خاتوو پەیام ئیبراهیم-یش لەگەڵ بڵاوبوونەوەی رۆمانی (کچی دورگە بچکۆلەکە)دا ئەویش رۆمانێکی بڵاوکردەوە بەناوی (نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر). من نازانم ئەگەر بێجگە لەوانە شتی تر نووسرابێت، چونکە ئێمەی نووسەر کە بەرهەمێکمان چاپ دەکەین، بە تیراژێکی کەم چاپی دەکەین، چونکە تێچووەکەی لەسەر گیرفانی خۆمانە، بۆیە وەکو پێویست بە هەموو لایەک ناگات و زۆر جار وەکو پێویست بە دەستی هەموو ئەوانە ناگەن کە کار لە بواری منداڵاندا دەکەن بەتایبەتی و نووسەرانی دیکە بە گشتی.
هەروەها چۆن بەرهەمەکانی ئێمە ناگاتە دەست هەموان، بەهەمان شێوە بابەتی ئەوانەش کە بۆ منداڵان دەنووسن ناگات بە ئێمە.
ئەوەی من مەبەستمە بیڵێم ئەم کارەی کاک ئەمین محەمەد کە جیاوازە و پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەیە و قسەی زۆریشی دەوێت دەربارەی بکرێت.
کاک ئەمین پێشتر شیعری بۆ گەورە دەنووسی و لە کتێبێکدا بەناوی (هەڵوێست) چاپی کردووە و زیاتر لای هاوڕێکانی بە شاعیرێکی بەرگری و نیشتمانیی و ئەوین و خۆشەویستی ناسرابوو، کاتێک دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی شیعری منداڵان، لای هەندێکیان سەیر بوو کە ئەمین بەو شێوەیە بۆ منداڵان دەنووسێت.
ئیتر ئەو شیعرانەی کە دەینووسی وردە وردە لە گۆڤاری پەپوولە و جگەرگۆشەکان و گوڵەکان و خەندەدا بڵاوی دەکردنەوە، دواتر لە نامیلکەیەکدا بەناوی (ماڵی باران) چاپی کرد و بڵاوی کردەوە.
بیرمە چەند دێڕێکم وەک پێشەکییەکی کورت بۆ نووسی کە بەداخەوە تائێستا چەند بەڕێزێک دەربارەی (ماڵی باران) نووسیویانە، بەدێڕێکیش باسیان نەکردووە، چونکە من لەوێدا نووسیومە کاک ئەمین هەوڵی داوە بێ دووبارەبوونەوە و سواوی، شیعر بۆ منداڵان بنووسێت و بە جیاوازتر لەوانەی بۆ منداڵان دەنووسن. دوای ئەوە بەشێوەیەکی ورد و جیاواز شیعر و دواتر بە چیرۆک و وەرگێڕان و رەخنە و لێکۆڵینەوە وەک دەنگێکی تایبەت لە بوارەکەدا کاک ئەمین بوونی خۆی زیاتر سەلماند و لەهەمان کاتیشدا هاوکار و یارمەتیدەری زۆر لەو کەسانەش بوو کە بۆ منداڵانیان دەنووسی.
رۆمانی( کچی دورگە بچکۆلەکە) کە دوا بەرهەمی کاک ئەمین محەمەدە و وەک یەکەم ئەزموونی خۆی لەو بوارەدا توانی جارێکی تر لە کارێکی ئەدەبی نوێدا دەربکەوێت و بڵێ بەڵێ ئێمەش وەک کورد دەتوانین رۆمانی تایبەت بۆ منداڵان بنووسین.
لە ڕاستیدا دەستبردن بۆ ژانری رۆمان و بۆ منداڵانیش خۆی لە خۆیدا کارێکی تابڵێی قورسە و لەگەڵ شارەزایی تەواو لە ئەدەبی منداڵاندا بوێریشی دەوێت. من دوای خوێندنەوەی ئەم رۆمانە کە بە کارێکی باش و نوێی دەزانم و هیوای بەردەوامیی بۆ دەخوازم، خوازیارم نووسەرانی دیکەش لایەک لەم ژانرە گرنگە بکەنەوە کە ئەمین لە (کچی دورگە بچکۆلەکە) دا کردوێتی. دەتوانم بڵێم کە (کچی دورگە بچکۆلەکە) لە رووی داڕشتن و نووسینەوە، کارێکی نوێیە و توانیوێتی لە سنووری کوردستان دەربچێت و لە چوارچێوەیەکی جیهانیدا خۆی نمایش بکات هەروەها:
*کارێکە کە خەیاڵ و فەنتازیا سەرتاپای داپۆشیووە و جوانیی زیاتری پێداوە.
*دەستپێکێکی تا بڵێی جوانە و دەکرێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت رۆمان بۆ منداڵان بنووسن.
*کۆمەڵێک زانیاری و بەهای گرنگی تێدایە کە بۆ ژیانی منداڵان زیاتر پێویستن.
*خەیاڵی منداڵ زیاتر فراوان دەکات و ئاسۆی بیرکردنەوەشیان بەهەمان شێوە.
*تەکنیکی چنینی رۆمانەکە بە وشە و دێڕی وێنە ئامێز وا لە خوێنەر دەکات کە پەرۆشی خوێندنەوەی بێت.
*کارێکی باش و گرنگی تێدا کراوە لەسەر زمان.
*ئەگەر ئەم رۆمانە بکرێت بە هەر زمانێکی تر، زۆر ئاساییە و دەگونجێت، چونکە نووسەر لەکاتی نووسینیدا بەشێوەیەک نووسیوێتی کە ئەگەر بۆ هەر زمانێک وەرگێڕدرا، ئاسایی بێت، تەنانەت ئەگەر ئێستا بە کوردی ناوی ئەمینی لەسەر نەبێت، خوێنەر وادەزانێت کە لە زمانێکی ترەوە کراوە بە کوردی کە ئەمەش یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی نووسەر.
*هەموو بەشەکان بەشێوەیەک تێکهەڵکێشن کە تەواوکەری یەکترن و کات و شوێن وەکو پێویست کاریان لەسەر کراوە.
*بەڕای من ئەگەر دەرهێنەر یان کەسانێکی شارەزا و بەتوانا کاری لەسەر بکەن بەشێوەی ئەنیمەیشن، فیلمێکی تایبەت بە منداڵانی لێ دەردەچێت، کە سەرنجڕاکێش دەبێت و منداڵ بە پەرۆشەوە تەماشای دەکەن و لەگەڵ زانیارییدا چێژیشی لێوەردەگرن.
*ئەگەر وشەی (مێر) لە مێرمنداڵ بکرێتەوە و تەنها بنووسرێت (رۆمان بۆ منداڵان) گونجاوتر دەبێت، هەروەها وێنەکانیش هەر گونجاو دەبن، چونکە ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین لە نووسینە وێنە ئامێزەکانی، زیاتر بۆ تەمەنی خوار 14 ساڵی دەبێت.




حەسەن زیرەک و ژاڵە.. یان فاتیمە زەرگەری؟!.. مەولود ئیبراهیم حەسەن

ماوەیەکی زۆرە لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی کوردی فارسی و ترکی و ئازەری دا چیڕۆکێک – کە بەڕای ئێمە هەڵبەستراوە ! – بۆ گۆرانیەکی بەناوبانگ و پڕ لە داهێنانی – هونەرمەندان حەسەن زیرەک و خانم ژاڵە – دروستکراوەو بڵاو بووەتەوە..

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..




گفتوگۆكه‌ی د. كاوه‌ له‌ مێزگردەکەی(دره‌و).. سەلام عەبدوڵڵا

ئه‌م تێبینیانه‌ له‌گه‌ل ڤیدیوكه‌ بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌ و خۆتان گوێ له‌ بۆچوونه‌كانی د. كاوه‌ بگرن له‌گه‌ڵ رێزم.

1- له‌ پێناسه‌كردنی‌ ده‌سه‌ڵات كورتی هێناوه‌: أ- به‌ڕاشكاوی ناڵێ وابه‌سته‌ی ئیمپریالیزمه و خزمه‌ت به‌ ئه‌جندای ده‌كات له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی كوردستان. ب-‌ ته‌نها له‌ ئاست گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ دواكه‌وتوو نیه‌، به‌ڵكو پاش ئه‌زموونی 30 ساڵ له‌ حوكمڕانی نموونه‌ی سته‌مكاری و ناپاكیه‌ له‌ گه‌ل و نیشتمان.

2- كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان هاتوون و سنووریان داناوه‌ و ئه‌م سته‌مه‌ له‌ خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌‌، ئه‌ی گوتاری(ئه‌نتی ئه‌مپریالیزم)ی سه‌رجه‌م چه‌په‌كانی دنیا كوا؟

3- یان ناوه‌ندی فراوان بۆ چه‌پ یان (له‌گه‌ل رێگای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی تر كه‌ (مۆركی دیموكراتی و گه‌شه‌پێدان)نیان هه‌یه‌. ئه‌و حزبانه‌ چ سته‌مكارییه‌كیتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بیر له هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ل نه‌كرێت؟

4- ‌  (ئێمه‌ تیئۆرییه‌ سۆسیالیستیه‌كه‌‌مان هه‌ڵبژردووه به‌ قوتابخانه‌ جیاوازییه‌كانی) مانای چییه‌؟

5- به‌دیل چییه‌؟ ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌موو مه‌سه‌له‌كانه‌. بۆچی هێشتا نازانن هێزی بزوێنه‌ر و مه‌به‌ست له‌ گۆڕانكاری كێیه‌؟ بۆچی هێشتا روون نیه‌؟ كامه‌ به‌رنامه‌؟ ناوی نیه‌؟ ئه‌م شه‌ڵه‌ژان و‌ ناڕوونیه‌ چییه‌؟

6- باسكردن له‌ ره‌سه‌نایه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌ی فێمنستی له‌ كوردستان نیوه‌ی راستییه‌كانه‌ و نیوه‌كه‌ی تری بریتیه‌ له‌ كاریگه‌ری ژنه‌ شیوعییه‌كانه‌ له‌ دنیا‌.

7- ‌هه‌ر(ناسه‌قامگیری ئاسایشی ناوخۆ، هێرش دژ به‌ ژنان و قورسی ژیان)؟. ئه‌ی هێرش بۆ سه‌ر مافی ئه‌و چینه‌ كه‌ حزبی شیوعی بۆی درووستبووه‌؟ بۆچی به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار و بێكاری و مه‌رجه‌ شڕه‌كانی كاركردن له‌ وته‌كان ره‌نك ناداته‌وه‌؟

8- حزبی شیوعی كه‌ی ده‌ست له‌ هه‌وڵی دیالۆكی نیشتمانی له‌گه‌ل ئه‌و حزبانه‌ هه‌ڵناگرێ؟

9- پاش ئه‌زموونی 30 ساڵ له‌گه‌ل ئه‌و حزبانه‌، هێشتا هه‌ر یه‌كه‌م هه‌نگاوتان له‌گه‌ل ئه‌و حزبانه‌یه‌‌؟ مه‌عقوله‌؟

10- نه‌ ئه‌زموونی كۆمۆنه‌ی پاریس و یه‌كێتی سۆڤێت تاقی ده‌ینه‌وه‌. ئه‌زموونی چینیش دووباره‌ ناكه‌نه‌وه‌. ئێمه‌ باسی مه‌تریالیزمی دیالێكتیك ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش موڵكی كه‌س نیه‌…. ئه‌مه‌ واتای چییه‌؟! واته‌ بۆ نموونه‌: ئه‌م حكومه‌ته‌ سه‌رمایه‌داری وابه‌سته‌یه‌. كرێكاران و بێكار و هه‌ژار و كارمه‌نده‌كانی كوردستان وه‌رن له‌گه‌ل حزبه‌ ده‌سه‌تداره‌كان دیالۆكی نیشتمانی بكه‌ین! ئه‌مه‌ مێتۆدی مه‌تریالیزمی دیالێكتیكی و مێژوییه‌؟

11- ئه‌ستفاده‌ له‌ هه‌موو فكرێك ئه‌كه‌ین. فكرێكی مرۆڤایه‌تی‌، فكرێكی تێكۆشه‌رانه‌. یه‌عنی چۆن؟

12- (‌له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆتدا). ئه‌ركه‌كانی حزبی شیوعی و چه‌پ له‌م رۆژه‌ چییه‌؟

13- له‌ خوێندن و بدواچوون بۆ هه‌ڵویستی حزبه‌ شیوعییه‌كانی دنیا(ئه‌ڵمانیا یان یونان و وڵاتانیتر…) هه‌مان گوتاری چینایه‌تی و ئه‌نتی ئیمپریالیستیان هه‌یه‌‌.

14- به‌دیلی كۆمونیستی و سوسیالیستی، گۆڕانكاری به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌.‌

15- كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ته‌لقینی ژنانی كوردستان، به‌ڵام  كاریگه‌ری دیدی ژنانی سۆسیالیست و ره‌وته‌كانیتریش كاریگه‌ریان هه‌بووه‌.

16- كه‌وابێ، بۆچی ژن له‌ناو حزبی شیوعی رۆڵی كاریگه‌ری نیه‌؟ ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ به‌ڕێزانه‌ چییه‌؟

17- ئه‌مه چۆن به‌رهه‌ڵستكارییه‌كی چه‌په‌ هه‌ر هه‌وڵ بۆ یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل راستڕه‌و كۆنه‌پارێز و سه‌رمایه‌دار و كرێگرته‌كان ده‌دا و پێشتریش به‌شداریشی كردووه‌ له‌ حكومه‌ته‌ سته‌مكاریه‌كان و سه‌پاندنی لیبڕالیزمی نوێ؟!

18- خانمێك پێی وایه‌(چینی كرێكار و سه‌رمایه‌دار)ی ئێمه‌ نیه‌! چۆن نیه‌؟ ئه‌ی كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت و گاز و بیناسازی و تواندنی ئاسن و كشتوكاڵ و ده‌رمان….هتد چیین؟

19- براده‌رێك ئه‌ڵێ: 1-(فكری چه‌پ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆمان هاتووه‌). به‌داخه‌وه‌ له‌بیری چووه‌ كه‌ بیر و فكری عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵاییه‌تی له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌یه‌ و له‌وانه‌ له‌ كوردستانیش به‌ نموونه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی له‌ ئاواییه‌كان وه‌ك له‌ وڵاته‌كانی تر. 2- به‌پێچه‌وانه‌وه‌. راگه‌یاندنی چه‌پ به‌شێوه‌ی جۆرادۆر هه‌یه‌.

20- عه‌داله‌تی كۆمه‌یه‌تی لا‌ی حه‌قه‌ و باڵی(حه‌مه‌سوور) له‌ ئاست عه‌مه‌لی له‌ چیدا به‌رجه‌سته‌ بوو؟

21- عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشی(بزووتنه‌وه‌ی حه‌قه) وباڵی (حه‌مه‌سووری) و(ئبیراهیم خانی ده‌لۆ) له‌ كورستان وه‌ك هه‌موو گه‌لان به‌ دید و كارو چالاكی هه‌ره‌وه‌زی هه‌بووه‌. بۆ نموونه‌ ماركس له‌ باسی كۆلۆنیالیزمی ئه‌فریقا ده‌ڵێ كۆلۆنیالیسته‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانیان له‌ناوبرد. ‌خه‌بانی چینایه‌تی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵا‌یه‌تی له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌بوو و هه‌یه‌. له‌ مانیفێستی كۆمۆنیستی باسی سۆسیالیزمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و خه‌یاڵی و بۆرژوایش كردووه‌. ماركسیزم هێشتا لووتكه‌ی هوشیاری چینایه‌تی مرۆڤایه‌تییه.‌

22- وڵامه‌كه‌ی بۆ پرسی چینایه‌تی له‌ كوردستان درووست نیه‌، چونكه‌ ده‌مێكه‌‌ چینی كرێكار وخه‌بات و داخوازی و گیانبه‌ختكه‌رانی هه‌یه‌(كرێكارانی گاورباغی، نه‌فتخانه‌ و پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن، جووتیارانی هۆرین و شێخان(لینین جووتیاره‌ هه‌ژاره‌كانی رۆژهه‌ڵات به كرێكار ده‌زانێ)و ئێستا سوپایه‌كمان هه‌یه‌ له‌ كرێكارانی نه‌وت و گاز و هه‌زاران كارگه‌‌.

23- 1-پێشی 2016 به‌رنامه‌ی فرۆشتنی كه‌رته‌ گشتیه‌كان ده‌ستپێكردووه‌: ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، پۆست، پاره‌، بازرگانی، خانوبه‌ره‌، كاره‌با، ئاو…هتد. 2- به‌ ئه‌هلیكردن به‌سه‌رپه‌ره‌شتی صندوقی دراو له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش 1483له‌ 2005 هاتووه‌.

24- (خانمێك ده‌ڵێ: تاك‌ به‌ هۆی كاڵا نامۆ نابین، به‌ڵكو به‌ هۆی خێڵ و نه‌ریت و ئاین توشی نامۆبوون ده‌بیت). ئه‌ی به‌ هۆی كاڵا و كار و بێكاری هه‌ست به‌ چی ده‌كات؟!

25- له‌سه‌ر هه‌ڵویستی ژنانی سۆسیالیست و ماركسی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی لیبڕالی (جه‌نده‌ر)كه‌ پڕۆژه‌ی حكومه‌ته‌ و ئیمزای مه‌سعود بارزانی و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ 2010بازده‌دا. ده‌بوو به‌ڕاشگاوی هه‌ڵویستی ماركسی له‌باره‌ی جه‌نده‌ر و كۆنه‌پارێزان ده‌ببڕێ. هێزی ئێمه‌ لێره‌یه‌. ژنانی ده‌وروبه‌ری هاوپه‌یمانی و ئه‌نجومه‌نی خانمان و رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كانی ژنان دووڕوون و به‌شدارن له‌ سته‌مه‌كان دژ به‌ ژنان به‌و مانایه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ حزبه‌ پیاوسالار و سته‌مكاره‌كان ده‌كه‌ن.

26- ترامپ نوێنه‌رایه‌تی‌ لیبڕالیزمی نوێیه‌(بۆ ناو ئه‌مریكا)و جیهانگیر، نه‌ك ته‌نها بۆ ناو ئه‌مریكا  

27- هه‌زار خۆزگا به‌و شێوه‌ نه‌هاتبانه‌ جواب. ئه‌وه‌ ئه‌ركی چه‌پ نیه‌ پشتیوانی له‌ پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئۆروپا و كۆمپانییه‌كانیان. ئه‌ركی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كار بۆ بره‌ودان به‌ كلتوور و خه‌بات و دیدی ژنانی سۆسیالیست بده‌ین.

له‌دواییدا هیوادارم ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خۆمان بكه‌ین: چه‌په‌كانی ئه‌مریكای لاتین چۆن توانیان كیشوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن به‌ كیشوه‌ری سوور؟




کاری پەرلەمانە کاتێک قەیرانێک دێتە ئاراوە کۆبونەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.. جبار عبداللە مهاجر

دەیان و سەدان قەیران بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە کەس خۆی ناکاتە ساحێب و هەریەکەو بە کۆمەڵێک ئمتیازاتی حزبی پاڵکەوتون و وەزعی لەو پەڕی باشیە هیچ کەم و کوڕیێکی نیە، بگرە لە ڤێلاو ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدێڵ و بەنزینی بە وەسڵ و موچەیێکی خەیاڵی، ئەویان بیرنایێت کاتێک پاڵێوراو بوون کۆڵان کۆڵان دەرگا بەدەرگا گەڕان و سوڕانیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بۆ ئەوەی سەربکەون و خزمەتی ئەو ملەتە بکەن، بەڵام بەپێچەوانەوە هیچ ئاگایان لە وەزعی هاوڵاتیان نیە و تەنها کار کە کردوویانە بەکارهێنانی زمانی تەشهیر و خۆ فەڕزکردنە، بەگشتی پەرلەمان شوێنی کۆبونەوەی چارەسەریەکانە ئەو چارەسەریانەی کە بونەتە گرفت لەبەردەم هاوڵاتیان و هاونشتیمانیان، ڕۆژانە لەسەر شەقام چەندان پرسیار دەکرێن لە دەسهەڵاتداران و کاربەدەستان، هەموو ئەو پرسیارانە ڕەوان و لەجێگای خۆیاندان، دەپرسن ئەگەر بەرزبوونەوەی دۆلار سیاسی نیە بۆچی بە تەوقەیەکی نێوان دوو بەڕێوبەری بانکی عیراقی و ئەمریکی دۆلار دەهەزار بۆ پانزە هەزار دابەزی، لەلایەکی تر هاوڵاتیان دەپرسن و دەڵێن” ئەگەر کاربەدەستان توانای بەرزکردنەوەی بهای دیناری عیراقیان نیە خۆ دەتوانن سنورێک بۆ بازرگانان و دوکانداران دابنێن کە بونەتە هۆی شێواندنی بازار و ترس دەخەنە نێو هاوڵاتیان بەوەی کە لەداهاتوودا ئەو بەرهەمانەی دەفرۆشرێن لەبازار دووبەرامبەر بەرزدەبنەوە، ئەوەی سەیر و سەمەرەیە بەشێکی کەل و پەلی بازار بەرهەمی خۆماڵیە هیچ پەیوەندیێکی نیە بەدەرەوە، بگرە ئەو بەرهەمانە گرانتر بوونە بەبەراورد بەو بەربومانەی کە لەدەرەوە هاوردە دەکرێن، پەڕلەمانتاران تاکەی لەماڵەوە سەیری ئەو قەیرانە یەک لەدوا یەکانە دەکەن کە ڕۆژانە هاوڵاتیان بەدەستیانەوە دەناڵێنن، پێویستە هەرچی زووە پەرلەمان کۆببێتەوە هندێ بڕیاری گرنگ و چارەنوساز دەربکات لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت نەک بەرژەوەندی حزبی، لەو ساتە وەختە پێویستە لایەنەکان بچنە ژێرباری یەکتری و قبوڵی یەکتری بکەن لەسەر هندێ لەو پرسانەی کە بونەتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتیانەوە، ئەو پرسە تەنها بوسەر دەوڵەتی عیراق خەتەرناک نیە بگرە هەرێمی کوردستانیش بەو بارەدا تێدەپەڕێت و نابێت دەستەوەستان بن و هیچ کۆبونەوەیێکی گرنگ ئەنجام نەدرێن، ئەمجارەیان شەقامی عیراقی جوڵە بکات یاخود زەنگی مەترسی لێبدات ئابوری عیراق بەرە و داڕوخانی کۆتایی هنگاو دەگرێتەبەر، لەبنەڕەتدا حزبە عیراقیەکان بوونە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم دۆخە، قەیران و تەنگەژە سیاسیەکان بە چارەسەر نەکراوی مانەوە درێژەیان کێشا و تا ئەمڕۆیان بەرهەم هێنا، ئەگەر بیر لەوە بکەنەوە کە وڵات لە چ لێوارێکی داڕوخان دایە ئەوە بەبێ یەک و دوو هەوڵی چارەسەیان دەدا و دەبوونە ڕێگر لەبەردەم قەیرانەکان، هیچ هەوڵێکی جدی نەدراوە بۆ چارەسەر کردنی ئەو پرسە، مانەوەی ئەو دۆخە بەو شێوازە بە ئەگەرێکی زۆرەوە قەیرانی بێ حکومەتی ڕوو لە عیراق دەکات و ناچار دەبن ئەو حکومەتە هەڵبوەشێتەوە کە بەزۆرینەی شیعە و کورد و سونە پێکهێنراوە.




چیرۆکێکی سه‌یر بۆ کتێبێکی ناوازه.. هیوا ناسیح

ساڵی ١٩٧٦ کتێبێکی گرنگ به‌ زمانی ئیتالی له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسێکی ناوداری ئه‌و وڵاته‌ به‌ ناوی فرانز مه‌رییا ده‌زارۆ (franz maria d’asaro) له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلول و سه‌رۆکه‌‌که‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، نوسه‌ری ناوبراو ١٧ ساڵ په‌یامنێری رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کانی ئیتالیا بووه‌ له‌ به‌غدا و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری شۆڕشی ئه‌یلول بووه‌، هاوکات ساڵانێکی زۆر نزیکی بارزانی باوک (مسه‌فا بارزانی) بووه‌، ده‌یان چاوپێکه‌وتن و ریپۆرتاژی به‌ زمانی ئیتالی له‌گه‌ڵ و له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد له‌ میدیای ئیتالیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. ساڵی ١٩٢٥ له‌ دایکبووه‌ و ساڵی ٢٠٠٤ کۆچی دوایی کردوه‌.
به‌ پێی زانیارییه‌کان ئه‌مه یه‌که‌م کتێبه‌ له‌سه‌ر کورد و کوردستان به‌زمانی ئیتالی، که‌ له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوودا چاپکرابێت. نوسه‌ر دوای ڕوخانی ڕژێمی پاشایه‌تی عێراق له‌ ١٤ی ته‌موزی ١٩٥٨ وه‌ک په‌یامنێری رۆژنامه‌یه‌کی ئیتالی ده‌که‌وێته‌ به‌غدا و یه‌‌کسه‌ر ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد په‌یدا ده‌کات، له‌و کاته‌وه‌ به‌ره‌ودوا به‌رده‌وام وتار و ریپۆرتاژ و بابه‌ته‌کانی له‌سه‌ کورد د‌ه‌نوسێ و له‌ ئیتالیا بڵاویان ده‌کاته‌وه‌، کاتێک مسته‌فا بارزانی له‌ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له‌ ٦ی ئۆکتۆبه‌ری ١٩٥٨ ده‌گه‌‌ڕێته‌وه‌، ده‌زارۆ (نوسه‌ری ئه‌م کتێبه‌) له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێکی زۆری خه‌ڵکی باشور، پێشوازی له‌ بارزانی ده‌کات، دواتریش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌ ئوتێل سه‌میر ئه‌میس له شاری به‌غدا، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بارزانی، میوان ده‌بێت و له‌ نزیکه‌وه‌ شانده‌کان ده‌بینێت، که‌ بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ و سه‌ردانی بارزانی هاتبوون، له‌و کاته‌دا ده‌زارۆ یه‌که‌م ڕۆژنامه‌نوسه‌، چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌کات و له‌ رۆژنامه‌ ئیتالییه‌کاندا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌.
به‌م جۆره‌ ڕۆژنامه‌نوسی ناوبراو به‌ درێژایی حه‌ڤده ساڵ، واته‌ له‌ ١٩٥٨ ه‌وه‌ تا هه‌ره‌سی ١٩٧٥ ، وه‌ک ده‌‌ڵێن به‌ نانودۆی خۆی، به‌ به‌رده‌وامی وتاری له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلول و بارزانی نوسیووه‌، له‌ به‌غدا له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری گۆڕانکارییه‌کان و جموجوڵه‌ سیاسییه‌کان بووه‌، چاوی به‌ زۆربه‌ی کاربه‌ده‌سته‌کانی حکومه‌تی عێراق و لێپرسراوانی کوردیش که‌وتوه‌، شاهیدێکی ده‌گمه‌نی ئه‌و مملانێ، شه‌ڕ و دانوستان و دۆزی نه‌شه‌ڕ و نه‌ئاشتیانه‌ی نێوان شۆڕشی کورد و حکومه‌تی عێراق بووه‌.
ناوبراو زۆر سه‌رسامی بارزانی بووه‌ و بگره‌ زۆرجار زیاده‌ڕه‌وییه‌کی بێسنوری له وه‌سف و ستایشی بارزانیدا نوسیوه‌، واتا به‌ گشتی کتێبه‌که‌ی پیاهه‌ڵدان و ستایشی ڕۆڵی بارزانییه‌، به‌ڵام لێره‌ و له‌وێ چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌کیشی له‌ بڕیار و هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاری ناوبراو گرتوه‌. جگه له‌وه‌ش هه‌‌ندێک لێدوانی د. مه‌حمود سۆرانی تێدایه‌ له‌ سه‌ر هه‌ره‌سی ١٩٧٥، که‌ به ‌نێگه‌تیڤ بۆ سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکی ئه‌وسای پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌وێته‌وه‌.
د. جاسم خۆشناو، که‌ مامۆستای زانکۆیه‌ له‌ یه‌کێک له‌ زانکۆ به‌ناوبانگ و دێرینه‌کانی ئیتالیا (زانکۆی پیزا)، جگه‌ له‌وه‌ی کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌رده‌ی ڕابردوو چه‌ند ساڵێک له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بووه‌، ساڵی ١٩٨١ ڕویکردۆته‌ ئیتالیا و دوو دکتۆرای له‌ بواره‌کانی (په‌یوه‌ندییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ مافی مرۆڤ) دا هه‌یه‌، چه‌ندان بڕواننامه‌‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواره‌کانی مێژوو، هه‌ڵبژاردن، ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و ..هتد هێناوه‌. چه‌ند کتێبنێکی له‌سه‌ر کورد له‌ زمانی ئیتالییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌، ده‌یان وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورد و کێشه‌که‌ی به‌ ئیتالی بڵاوکردۆته‌وه‌، سه‌رپه‌رشتی و رێکخه‌ری چه‌ندان کۆنفرانس و سیمینار و بۆنه‌ی که‌لتوری و سیاسی و ڕۆشه‌نبیریی کوردی بووه‌ له‌‌و وڵاته‌. من وا بۆ ساڵێک ده‌بێت ناوبراو ده‌ناسم، ئه‌و به‌ سروشتی خۆی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بڕوانامه‌ و نوسین و خه‌باته‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی کردوه‌، که‌سێکی هێمن و ساده‌ و خاکی و خۆده‌رنه‌خه‌ره‌. چونکه‌ بێجیاوازی ره‌خنه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان ده‌کات، هیچ لایه‌نێک بایه‌خی خۆیان پێ نه‌داوه‌ و تیشکۆی ڕاگه‌یاندنیان نه‌خستۆته‌ سه‌ر، ڕێک پێچه‌وانه‌ی خاوه‌ن دکتۆرا و بڕواننامه‌ ساخته‌کانی کوردستان، که‌ سه‌ر به‌ خۆیانن و هه‌ڵیان ده‌کێشن و گه‌وره‌یان کردون!
ساڵی ١٩٨٦ به‌ ڕێکه‌وت دکتۆر جاسم ئه‌م کتێبه‌، له لای کتێب فرۆشێکی به‌رده‌م زانکۆکه‌ی، که‌ وانه‌ی تیا ده‌ڵێته‌وه‌ له‌ ئیتالیا ده‌دۆزێته‌وه‌، پێی سه‌یر ده‌بێت تا ئێستا هیچ که‌سێک نه‌باسی ئه‌م کتێبه‌ی کردوه‌، نه‌ئه‌میش له‌ هیچ کوێیه‌ک بینیویه‌تی، بۆیه ناوبراو‌ بۆ ئه‌وه ‌ده‌چێت، هه‌ر یه‌کسه‌ر دوای چاپکردنی ساڵی ١٩٧٦ له‌ لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئه‌وکاته‌ی رژێمی به‌‌عس له ئیتالیا، سه‌رجه‌م نوسخه‌کانی کتێبه‌که‌ کڕڕا بێت و له‌ نێوبرا بێت، تا ده‌نگی کورد و شۆڕشه‌که‌ی به‌ هیچ کوێیه‌‌کی دونیا نه‌گات!
دکتۆر جاسم، وه‌ک که‌سێکی ئه‌کادیمی و زانستخواز و په‌رۆشی مێژوو و خه‌باتی کورد، هیممه‌ت ده‌کات چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م کتێبه‌ ناوازه‌یه‌ وه‌رده‌گێڕێت، که‌ گومانی تێدا نییه‌ چه‌ندان مانگ کار و شه‌ونوخونی ویستوه‌ تا له ئیتالییه‌وه‌ بۆ کوردییه‌کی ڕه‌وان و جوان وه‌ریگێڕاوه‌، دوای ساڵانێکی زۆر و چه‌نده‌ها جار پیاچوونه‌وه‌ به‌ وه‌رگێڕراوه‌ کوردییه‌که‌ بڕیارده‌دات بڵاویبکاته‌وه، کتێبه‌که‌ دواتر دیزانیش کراوه‌، که‌ زیاتر له‌ ٤٠٠ لاپه‌ڕه‌یه‌‌.
سه‌ره‌تا له‌ رێگه‌ی مامۆستایه‌کی زانکۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێره‌وه‌ که‌ هاوڕێی بووه‌، پێشنیازی بۆ ده‌کرێت که‌ ده‌زگای بارزانی بۆی چاپ بکه‌ن، دوای هێنان و بردن و چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر، نائومێدی ده‌که‌ن و بۆی چاپ ناکه‌ن، دیاره‌ هۆکه‌ی ڕوونه‌، که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ بووه‌، نوسه‌ر چه‌ند جارێکی که‌م ڕه‌خنه‌ی له‌ بارزانی باوک گرتوه‌، که‌ ئه‌مه‌ش بۆ که‌سێکی ئه‌وروپی و رۆژنامه‌نوس و ئه‌کادیمی، زۆر کارێکی ساده‌ و نۆرماڵه‌، بگره‌ نه‌بوونی ره‌خنه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ و کتێبێکدا، مانای که‌مایه‌سی ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه‌ له‌ ره‌گه‌زی بابه‌تیبوون دوور ده‌که‌وێته‌‌وه‌. ئیتر به‌م جۆره‌ دوای به‌فیڕۆدانی چه‌ندان مانگ، دکتۆر جاسم دڵنیا ده‌بێت که ده‌زگای بارزانی نایانه‌وێت‌ بڵاوی بکه‌نه‌وه‌.
دوای نائومێدبوونی له‌وان ئه‌مجار ناچار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌زگایه‌ک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی، باسی کتێبه‌که‌ لای رۆژنامه‌نوسێکی یه‌کێتی ده‌کات، ئه‌ویش پێشنیازی بۆ ده‌کات، که‌ بۆی بنێرێت، تا له رێگه‌ی یه‌کێک له‌ ده‌زگاکانی یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ چاپی بگه‌یه‌نێت، ئه‌میش بۆی ده‌نێرێت. ئه‌م له‌لای خۆیه‌وه‌ وای بۆ ده‌چێت، که‌ مادام کتێبه‌که‌ به‌ دڵی پارتی نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ یه‌کسه‌ر به‌ دڵی یه‌کێتی ده‌بێت و بۆی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌م له ‌سه‌ختترین قۆناغه‌کانی خه‌باتی ئه‌و حزبه‌دا واتا ساڵانی کۆتایی حه‌فتاکان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه‌ بووه‌، پاشانیش له‌ ساڵی ١٩٨١ه‌وه که‌ له‌ ئیتالیا نیشته‌جێ بووه‌، یه‌کێک بووه‌ له‌ چالاکوانه‌کانی ڕێکخسته‌کانی یه‌کێتی و ماوه‌ی ١٥ ساڵیش به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی یه‌کێتی بووه‌ له‌ ئیتالیا، بۆیه‌ ئومێدی زۆره‌ که‌ ئه‌وان بۆی چاپ بکه‌ن. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌دواداچوون و سۆراخی کتێبه‌که‌، ئه‌مانیش کاتی ده‌کوژن و بۆی چاپ ناکه‌ن، دواجار به‌ ڕوونی پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن، که‌ مه‌کته‌بی بیر و وشیاریی یه‌کێتی ده‌ڵێن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ به‌ پۆزه‌تیف باسی ڕۆڵی مه‌لا مسته‌فا ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌ سود و قازانجی پارتی و سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌شکێته‌وه‌، بۆیه‌ کتێبه‌که‌ی بۆ بڵاوناکه‌نه‌وه‌. ئیتر دواجار له‌ هه‌ردوو لا نائومێد ده‌بێت، ناچآر له‌م سه‌ره‌تای ساڵه‌دا به‌ شێوه‌ی پی دی ئێف و له‌ سایته‌کوردییه‌کاندا به‌ شێوه‌ی کتێبی ئه‌له‌کترۆنی بڵاوی ده‌کاته‌وه‌!
ئینجا ئێستا خوێنه‌ر له‌ وڵامی سه‌یری هه‌ردوو حزبه‌ باڵاده‌سته‌که‌ی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ کتێبه‌که‌ تێده‌گات. له‌ بری ده‌ستخۆشی و خه‌ڵاتکردنی د. جاسم، واتا وه‌رگێری کتێبه‌که‌، دوای دووساڵ ده‌ستی ده‌ستی و هێنان و بردن، ناچار ده‌بێت له‌ ئینته‌رنێت بڵاوی بکاته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ده‌زانین، که‌ ئه‌و دوو حزبه‌ چۆن ڕێز له ماندووبوون و کۆششی سه‌دان سه‌عات کاری وه‌رگێڕان و نوسینه‌وه‌ی که‌سێکی ئه‌‌کادیمی کورد ده‌گرن، که‌ هیچ سودێکی مادی له‌و کاره‌یدا نییه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ناوبراو بۆ ئاسوده‌کردنی ده‌رونی خۆی و وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌نجامی داوه‌!
له‌ ڕاستیدا ئه‌م کارانه‌ ده‌بێت ده‌زگایه‌کی ئه‌کادیمی نامه‌خانه‌ی نیشتمانی پێی هه‌ستێت و خه‌ڵاتی هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش بکات، که‌ هاوکاریان بێت، ده‌بێت حزبی کوردی و سه‌رکردایه‌تییه‌کانیان که‌ی بگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ی، که‌ نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بن، که نوسینه‌ مێژوویی و توێژینه‌وه‌ زانستی و بابه‌تییه‌کان له‌ سه‌ر کورد و شۆڕشه‌که‌ی، هه‌میشه‌ به‌دڵ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بێت، زۆر ئاساییه‌ ڕه‌خنه‌ و سه‌رنجی واشی تێدا بێت، که‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و به‌رژ‌‌ه‌وه‌‌ندی ئه‌وان ‌بێت. ئاخر که‌ی له‌وه‌ ده‌گه‌ن، که‌ نوسینی مێژوو هه‌ر پیاهه‌ڵدان و ستایش نییه‌، که‌ی تێده‌گه‌ن، که‌ ئه‌مڕۆش نه‌بێت، سبه‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌ لاواز و نوشست و شکست و هه‌ڵه‌ و په‌ڵه‌‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ نه‌شته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیی بابه‌تییانه‌ی زانستخوازانه‌ له‌ شه‌نوکه‌و ده‌درێن و مێژوو ره‌حم به‌ که‌س ناکات.
دواجار مێژووش ئه‌وه‌یه‌، که‌ که‌سانی بێلایه‌ن و ئه‌کادیمی، بێ ئه‌وه‌ی جوڵێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندخوازی و لایه‌نخوازی و ده‌مارگیریی حزبایه‌تی و هه‌ست و سۆز کاریان تێ بکات، تۆماری ده‌که‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی خۆمان، که دێن پرۆسه‌ی (دووباره‌ نوسینه‌وه‌ی مێژوو) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ دڵی خۆیان و بێ ڕه‌چاوکردنی هیچ ڕه‌گه‌زێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه‌ به‌ کتێبی قه‌باره‌ گه‌وره‌ ده‌ینوسنه‌وه‌.

تێبینی:




لێکچوون و جیاوازییەکانی شۆڕشی ١٣٥٧ و شۆڕشی ئێستا.. وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

دیمانەی خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی

بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید ئامادەکراوە

خەلیل کەیوان: لێکچوون و جیاوازیی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی لەگەڵ شۆڕشی ١٣٥٧ چییە؟ زەمینەی مێژوویی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی شۆڕشی ١٣٥٧ چین؟ بۆچی هەندێک پێی دەڵێن شۆڕش و شۆڕشی ئیسلامی و هەندێکیش بە فیتنە؟ ئایا شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ کارێکی حەتمی بوو؟
حەمید تەقوایی بۆچی بوو بە شۆڕش؟ ئەوانەی لەسەر تەختی ڕژێمی پێشوو کەوتنە خوارەوە، بوونەتە قەرزدەر و دەڵێن بە ناڕەوا ڕووخێنراوین. فیتنە و یاخیبوون لە دژی ئەوان ڕوویدا. هەندێک کەس کە لە حکوومەتی پەهلەوی ناڕازین پێیان وایە نەدەبوو شۆڕشێک ڕووبدات، بەڵام چاکسازی پێویست بوو. واقیعەکە چی بوو؟ ڕای ئێوە لەسەر شۆڕشی ١٣٥٧ و هۆکارەکانی ڕودانی چییە؟

حەمید تەقوایی: شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ وەک هەر شۆڕشێکی تر، خواست و ئامانجی ئینسانی بەرزکردەوە. لەو قۆناغەدا خەڵک ئازادییان دەویست، یەکسانی و خۆشگوزەرانییان دەویست، دەیانویست کۆتایی بەو کەشوهەوای خنکاندن و دیکتاتۆرییانە بهێنن کە ناویان ناوە گۆڕستانی ئاریامیهری. زەمینە بابەتییەکانی شۆڕش لە ڕاستیدا ئەمانە بوون.
لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە لە سەردەمی شادا کەلێنێکی گەورە لە نێوان هەژاری و سەروەت و ساماندا هەبوو. ئەمڕۆ ئایەتوڵڵا ملیاردێرەکان دەستیان بەسەر هەموو سەرچاوەکانی سەروەت و سامانی کۆمەڵگادا گرتووە و لەو سەردەمەدا هەزار بنەماڵە واتە دەربار و دەوروبەرەکانی شا ئەم هەڵوێستەیان هەبووە و پارەکانیان لە زیادبووندا بوو. کەلێنی نێوان هەژاری و سەروەت و سامان لە ئەمڕۆ کەمتر نەبوو. نەک تەنیا خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی وڵات، بەڵکو تەنانەت لە تارانیش دانیشتوانی دەرەوەی سنوورەکان لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی ژیان بێبەش بوون. ئەم دانیشتووانەی دەرەوەی سنوورەکان یەکێک لە هێزەکانی دەستپێکی شۆڕش بوون. کاتێک ڕژێمی شا ویستی بە بولدۆزەر خانوە قوەکانیان بڕووخێنێت، لەبەرانبەریدا وەستانەوە و ئەمەش یەکێک بوو لە پریشکەکانی شۆڕش. دوای ئەوە ناڕەزایەتی دژ بە ستەم و نەبوونی ماف و سەرکوت کە یەکێک بوو لە پایەکانی دەسەڵاتی شا، بە تەواوی کۆمەڵگادا بڵاو بووەوە. لە سەردەمی شادا هەر جۆرە بۆچوونێکی جیاواز قبوڵ نەدەکرا، هەموو حیزبەکان داخران، تەنانەت حزبی ئێرانی نوێ و حزبی خەڵک کە دوو حیزبی دڵسۆزی دەسەڵاتی پاشایەتی بوون، تەحەمول نەکران و هەڵوەشێنرانەوە. شا حیزبی ڕاستاخیزی دروست کرد و ڕایگەیاند کە هەر کەس ڕازی نابێت ئەم وڵاتە بەجێبهێڵێت. و بەم شێوەیە زەمینە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکانی شۆڕش فەراهەم کرا. شۆڕشی ساڵی ٣٥٧ لەسەر بنەمای ئەوهەلو مەرجانە دروست بوو و دواجار بووە هۆی ڕووخانی سیستەمی پاشایەتی.
بۆیە دەبێ بگوترێ شۆڕشی ١٣٥٧ شۆڕشێک بوو کە ئایدیالی تەواو ڕەواو و ئینسانی تێدابوو؛ خەڵک مافی خۆی بوو شۆڕش بکات، بەڵام شۆڕش دامرکایەوە و نەیتوانی بەو ئەو ئامانجانە بگات.

خەلیل کەیوان: بە کورتی باسیزەمینەی شۆڕشی ١٣٥٧ت کرد. زۆر کەس پێیان وایە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ گۆڕانکارییەک بوو کە لە لایەن هێزە ئیسلامییەکان بە ڕابەری خومەینی ڕوویدا. هەر بەم هۆیەشەوە پێی دەوترێت شۆڕشی ئیسلامی. دەربارەی ئەوە چۆن بیر دەکەیتەوە؟

حەمید تەقوایی:خومەینی بە جۆرێک توانی خۆی بەسەر ئەو شۆڕشەدا بسەپێنێت، بەڵام نوێنەری شۆڕش نەبوو، بەڵکو نوێنەری دژە شۆڕش بوو، لە ناوەوە سەرکوتکەری شۆڕش بوو. پایەی پێنجەمی شۆڕش بوو کە وەک ڕابەری شۆڕش بردویانەتە پێشەوە! ئەوەی کە بۆچی پاڵیانوە بۆ پێشەوە هەندێک هۆکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی هەبوو. فاکتەرێک ئیرادەی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بوو. کاتێک حکومەتەکانی ڕۆژئاوا گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە حکوومەتی شا هیچ بەرگرییەکی نەماوە و ناتوانێت خۆی لە شەپۆلی شۆڕش بپارێزێت، چوونە لای کۆنەپەرستترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی شا کە جۆری ئیسلامی خومەینی و خومەینی بوو. هەروەها دژی پاشا بوون، بەڵام لە هەڵوێستێکی تەواو کۆنەپەرستانەوە. ڕۆژئاوا چووە پشت ئەم هێزە، مەیدانێکی پێدا و بەرزی کردەوە، چونکە لە دەسەڵاتی چەپ دەترسا. لەو کاتەدا سۆشیال میدیا نەبوو و خەڵک نەیاندەتوانی پەیوەندی بە یەکترەوە بکەن و یەکتر ئاگادار بکەنەوە و یەکتر ئاگادار بکەنەوە. قۆرخکاری میدیا لە دەستی میدیاکانی وەک بی بی سی، دەنگی ئەمریکا، ڕادیۆی ئیسرائیل و هتد بوو. خومەینییان بەرزکردەوە و پاڵیان پێدا و وێنەکەیان فڕێدایە سەر مانگ و پەردەپۆشیان کرد.

فاکتەرێکی دیکە پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەم ئۆپۆزیسیۆنە ئیسلامییە بوو لە خودی کۆمەڵگادا. وەک ئاماژەم پێدا، جۆری ئیسلامی خومەینی و خومەینی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بوو، بەڵام لە هەڵوێستێکی تەواو کۆنەپەرستانە. ئۆپۆزسیۆنی دژی چاکسازیی زەوی بوو، دژی مافی دەنگدانی ژنان، دژی مۆدێرنیزم بوو. ناڕەزایەتییەکەی ئەوە بوو کە ئیسلام لەگەڵ چاکسازیی زەویدا لەدەستچوو و مافی دەنگدان بە ژنان دەبێتە هۆی گەندەڵی و هتد. تۆڕی مزگەوتەکان و مەدرەسەی قوم و دواکەوتووترین بەشی کۆمەڵگای ئێران بنکەی ئیسلامییەکان بوون. خومەینی و هێزە ئیسلامیەکان بە پشت بەستن بەم بنکە توانیان سواری شۆڕشەکەببن و شکستی پێبهێنن. لە ڕاستیدا شۆڕشی ١٣٥٧ دژی ئەوان بوو، دژی هەموو شتێک بوو کە کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ نوێنەرایەتی دەکات، بەڵام ئەو ڕۆژە ئەم بزووتنەوە کۆنەپەرستانە توانی خۆی وەک ئۆپۆزیسیۆنی شا دووپات بکاتەوە و لە ناوەوە شۆڕشەکە تێکبشکێنێت.
هەروەها دەبێ بڵێم لەو سەردەمەدا هێزی دیکە لە دژی حکوومەتی شا هەبوون؛ هێزی چەپ، هێزی شۆڕشگێڕ، هێزی پێشکەوتنخواز، بەڵام پاڵیان پێونراوە بۆ دواوە و نەیانتوانی ئەو ڕۆڵە ببینن کە پێویست بوو. ئیسلامییەکان تاکە هێزی ئۆپۆزسیۆنی شا نەبوون، بەڵکو ئەو ئۆپۆزسیۆنە بوون کە لەو سەردەمەدا، بەتایبەتی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا، لە ترسی نفوزی سۆڤیەت، چونکە ئێران دراوسێی یەکێتی سۆڤیەت بوو، و زۆر نیگەران بوون لەوەی کە ئەوە دوای شا پەیوەندی بە بلۆکی سۆڤیەتەوە بکەن، پەڕوباڵیان دابەئەوان، کە دواتر بینیمان لە ئەفغانستان هەمان کاریان کردووە و چ کارەساتێکیان لە هەموو ناوچەکەدا دروستکردووە.
میدیاکانی ڕۆژئاوا شۆڕشی ١٣٥٧ بە ئیسلامی ناودەبەن، هەروەک چۆن کۆمەڵگای ئێرانی بە ئیسلامی ناودەبەن. بەڵام ئەم تیۆرییە بێمانا و بێ بنەمایە. بە تایبەت ئەمڕۆ شۆڕشی ئێستای ژنان و دژە ئایینی وەڵامێکی توندی بە ئەو جۆرە بۆچوونانە داوەتەوە.
و لە کۆتاییدا پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە شۆڕش بە ڕووخانی شا و ڕاپەڕینی بەهمەن کۆتایی نەهات و بەردەوام بوو. لە ڕاستیدا شۆڕش لە ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٣٦٠دا سەرکوت کرا، کاتێک حکومەتی تازە دەسەڵاتدار شمشێرەکەی دەرهێنا و هێرشی کردە سەر شۆڕش و شۆڕشگێڕان. نزیکەی دوو ساڵ و نیوی خایاند تا دواجار حکومەت سەرکوتی شۆڕشەکەی کرد. لەو ماوەیەدا هێرشی کردە سەر بەرەو کوردستان، هێرشی کردە سەر زانکۆکان، لێدانی تورکمانەکانی سەحرا، تەقەی لە کرێکارە بێکارەکان کرد و دواجار بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر خەڵک لە ٣٠ی خوردادی ١٣٦٠، توانی ئەو شۆڕشە کەلسەر پێی خۆی نەیتوانی بوو لەسەر پێی خۆی بوەستێت وجڵەوبکات. هەر ئەم قۆناغەی نێوان ڕاپەڕینی بەهمەن ٥٧ و ٣٠ ٣٠ خوردادی ٦٠ نیشان دەدات کە چۆن ئەو کۆمەڵگایەی کە لە پێناو ئایدیاڵەکانیدا خەباتی کرد، تەسلیمی خومەینی نەبووە. خومەینی و دارودەستەکانی توانیان دواجار شۆڕشەکە بۆ خۆیان بەرن و خۆیان جێگیر بکەن، نەک بە وەهم بەڵکو بە هێزی سەرکوت.

خەلیل کەیوان: بۆ شکستپێهێنانی شۆڕش پەنایان بردە بەر شەڕ و داگیرکردنی باڵیۆزخانە.

حەمید تەقوایی: بەتەواوی هەمان شتە. بەڕای من بەبێ گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەبێ شەڕی ئێران و عێراق، ئەم حکومەتە نەیدەتوانی لە چەند ساڵێک زیاتر بخایەنێت، هەموو شتێک ئەمەی پیشان دەدا. ئەوان توانیان کەشوهەوای سەرکوتکردن لە کەشوهەوای دژە ئەمریکی کە میراتی ئۆپۆزسیۆنی شا بوو ئامادە بکەن و پاشان بە شەڕکردن لەگەڵ عێراق، بە ئاڵای نیشتمانپەروەری و شەڕکردن لەگەڵ دوژمنی دەرەکی و هتد، هەموویان کۆنترۆڵ کرد کۆمەڵگا و هەژموونی خۆیان دامەزراند. ئەم دوو پێشهاتە بەشدارییەکی یەکلاکەرەوە بوون لە سەقامگیرکردنی ئەو کاردانەوە تازە دەسەڵاتدارەی کە لە ژێر ناوی شۆڕش و لە ڕاستیدا دژی شۆڕش دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرتبوو.

خەلیل کەیوان: لە وەڵامی پرسیاری پێشوودا باست لە هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتیی هاتنەسەرکاری خومەینی کرد و ئاماژەت بەو دۆخە نێودەوڵەتییە کرد کە ڕێگەی بە حکومەتی ئیسلامی دا ئەندازیاری بکرێت. هەلومەرجی سیاسی-کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە چی بوو کە بووە هۆی ئەوەی هێزێکی سەروو کۆنەپەرستیی وەک خومەینی و ئیسلامییەکان ببرێنە پێشەوە و شۆڕشەکە تێکشکێنن؟ بۆچی هێزە پێشکەوتنخوازەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستی باڵایان بەدەست نەهێنا؟

حەمید تەقوایی: هەرچەندە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا چوونە پشت خومەینی و ئەویان بەرزکردەوە و خستیانە سەر ڕێ ، بەڵام ئەمە بەتەنها نەیدەتوانی چارەنووسساز بێت. پێم وایە هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوخۆ ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە. لەسەر بنەمای ئەم مەرجانە بوو کە ئەو حکومەتانە توانیان ئەو تەلارسازییەی دەسەڵات تەواو بکەن.
تایبەتمەندییەکانی کەشوهەوای ناڕەزایەتی ئەو قۆناغە چین؟ بۆ ڕوونکردنەوەی مەسەلەکە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ قۆناغی دوای کودەتاکەی ٢٨ی مورداد. دوای ئەو کودەتایە، کەش و هەوای ئۆپۆزسیۆن بوو بە دژە ئەمریکی. هێزی چەپ وەک شەڕێک لە دژی ئیمپریالیزم و هێزی ئایینی و هێزی ڕاست وەک شەڕێک لە دژی دوژمنی بێگانە و دژی شەیتانی گەورە و ئەو کە دەبێتە هۆکاری هێنانی فەساد و بە بڕوای خومەینی ژن فاسید دەکات و هتد دژە ئەمریکی و دژە ڕۆژئاوا بوون بە گشتی. دیکتاتۆریەتی شا وەک حکومەتێکی وابەستە بە ئەمریکا ڕەخنەی لێ گیرا و ناڕەزایەتی دەرکەوت. شا و حکومەتەکەیەیان بە سەگی زنجیرکراوی ئەمریکا ناودەبرد و دیکتاتۆریەتی شایان وەکو حکومەتی پشتبەستنی شا بە ئەمریکا دەزانی. لە لایەکی دیکەوە، لە ڕوانگەی هەندێک هێزی ئۆپۆزسیۆن کە خۆیان بە چەپ دەزانی، بەشێک بوون لە سەرمایەدارەکانی ئێران، کە بە ناپەیوەندیدار و نەتەوەیی و پێشکەوتنخواز ناو دەبرا و لە ڕیزەکانی خەڵکی ئەو کاتە. بە واتایەکی تر، لە دیدی زۆرینەی ڕەهای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو سەردەمەوە، دیکتاتۆری و ستەم و هەژاری و هەموو ناڕەحەتیەکان خەتای ئەمریکا و پشتبەستن بە ئەمریکا بووە، نەک پێویستی کاراکردنی سەرمایەداری و حوکمڕانی کەمینە کەمینەمفتەخۆرەکان، کە بە تایبەتی دوای چاکسازییەکانی زەوی دەوڵەمەند بوون.

ئەم کەشوهەوا وەهمییە، ئەم ناڕەزایەتییەی کە هەموو کاسە و کەچکی بەسەر ئەمریکادا دەشکاد، دوو لقی هەبوو: لقێکی سەروو کۆنەپەرستی کە لەگەڵ ئەمریکادا خراپ بوو نەک لەبەر ئەوەی ئیستغلالکارە یان ئیمپریالیستێکە یان فەرمانڕەوای جیهانە، بەڵکو لەبەر ئەوەی نوێنەرایەتی شارستانیەت ، زانست، هونەر و کولتوورێک دەکات کە ناکۆکە لەگەڵ ئیسلامدا، چونکە ئیسلامیزم یان هەر جۆرە ئایینێک دژی مۆدێرنیزم و مەدەنیەت و بەتایبەتی ئازادی ژن، یەکسانی نێوان ژن و پیاوە. هەموو ئایینەکان بەم شێوەیەن و ئیسلامییە دژە شاییەکان بەتەواوی بە هەمان هۆکار دژی ئەمریکا بوون. بەڵام ئەم ئۆپۆزسیۆنە کە من گوتم بە ڕوونی لە دوای کودەتاکەی ٢٨ی مورداددەوە ئەمریکای بە میحوەری خراپەکاری زانیوە، هەروەها لقێکی مۆدێرن و پێشکەوتنخوازانەی هەبووە. کە ئەو چەپەکان بوون کە وەک سەرمایەداری قۆرخکارلە دژی دەجەنگان، بەڵام ئەوانیش پێیان وابوو کە هۆکاری دواکەوتوویی، هۆکاری نەهامەتییەکان، هۆکاری ئازارەکانی خەڵک دەسەڵاتی ئەمریکایە و ئەگەر ئەم حوکمڕانییە لاببرێت، کێشەکان تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەکرێت. ئەمە باڵی پێشکەوتنخوازی بوو و لەگەڵ زانست و فەرهەنگ و شارستانیەتی ڕۆژئاوادا شەڕی نەدەکرد، بەڵکو لەدژی قۆرخکاریی سەرمایەداریی ڕۆژئاوا خەباتی دەکرد. ئەم دوو هێزە بە کردەیی بوون بە یەک بەرەی دژ بە دیکتاتۆری شا. ڕۆشنبیران دەبینیت کە پێیان لە هەردووکیدا هەیە و نوێنەرایەتی هەردووکی دەکەن. کەسانی وەک ئەلئەحمەد و ئەلئەحمەدیزم بە گشتی دژایەتی بە ڕۆژئاوای بوونیان دەکرد و ئەم دژایەتییەی بە ڕۆژئاوابوونە لقێکی ئیسلامی هەبوو کە لەلایەن کەسانی وەک دکتۆر شەریعەتی نوێنەرایەتی دەکرا و لقێکی دژە قۆرخکاری سەرمایەداریی ڕۆژئاوایی کە لەلایەن چەپەکانەوە نوێنەرایەتی دەکرا. زۆرێک لە هونەرمەندان و شاعیرانی ئەو سەردەمە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕۆژئاواییبوون. و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش گەڕانەوە بۆ “فەرهەنگی خۆماڵی”، بۆ نەریتی خۆماڵی کە بەتەواوی کۆنەپەرستانە بوو.

پێکهاتەیەکی گرنگی ئەم کولتوور و نەریتە “ناوخۆییە” ئایین بوو. ئەوان پێیان وابوو کە ئایینی شیعە لایەنێکی ڕادیکاڵ و خەباتگێڕی هەیە، حوسێنیش ڕوخساری ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرامبەر زوڵم و ستەم و هتد. لەو کاتەدا هێزە دژە ئەمریکییە غەیرە ئیسلامییەکان هەمان قسەیان دەکرد. بە پێی ئەو هەلومەرجانە دەکرێ بڵێین کەشی سیاسی ناڕەزایەتی لەو قۆناغەدا لە بنەڕەتدا دژە ئەمریکی و دژە شا وەک دیکتاتۆرێکی بوکەڵەیی ئەمریکا بووە و لەم کەشوهەوادا لقی کۆنەپەرستانەی ئۆپۆزسیۆن خومەینی و ئیسلامیون بوون، و لقی پێشکەوتنخوازی چریکە فیداییەکان و هێزە چەپەکانی تر بوو.
کاتێک شۆڕشی ١٣٥٧ ڕوویدا، ئەم کەشوهەوای سیاسییەبە تەواوی بەر ئۆپۆزسیۆندا زاڵ بوو. هەر بۆیە لە دوای ڕووخانی شا و کاتێک کۆماری ئیسلامی باڵوێزخانەی ئەمریکای داگیرکرد، زۆرێک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ناڕەزایەتیان دەرنەبڕی و تەنانەت هەندێکیان بەو ئەنجامە گەیشتن کە سیاسەتی دەرەوەی خومەینی پێشکەوتنخوازانەیە. تەنانەت بەشێک لە هێزەکان وەکوو فیداییەکانی زۆرینە و حیزبی توودە، بەهۆی ئەوەی دژە ئەمریکی بوو، بەتەواوی چونە پشت خومەینیەوە.
هەر ئەم دۆخە بوو وایکرد خومەینی سەرکەتن بەدەست بهێنێت و ئۆپۆزسیۆنی چەپ و پێشکەوتنخوازی دەستی بە ئەو بدۆڕێنێت.
خەلیل کەیوان: ڕەوتی ڕاستڕەوەکان و لایەنگرانی ڕژێمی پێشوو وا خۆیان نیشان دەدەن کە شۆڕشی ئێستا گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو و گەڕاندنەوەی شانشینی. دیارە حسابیان بۆ ئەو نۆستالژیایەی ڕابردوو کردووە کە لە نێو بەشێک لە کۆمەڵگادا هەیە. پرسیاری من ئەوەیە ئەگەر لە سەردەمی شادا ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی توانی دەست بەسەر شۆڕشدا بگرێت، ئایا ئۆپۆزسیۆنی پاشایەتی ئەمجارە توانای ئەوەی نییە هەمان شت بکات؟ چۆن دەتوانن پێش بە لاڕێدابردن و شێواندنی شۆڕش بگرن؟
حەمید تەقوایی: پێموایە دۆخەکە تەواو جیاوازە. وەک وتم لەو سەردەمەدا کەشێکی دژە ئەمریکی هەبوو کە ڕێگەی بە کۆنەپەرستی خومەینی دا بۆ دەستبەسەرداگرتنی شۆڕش. ئێستا لەبری ئەوە، کەشێکی دژە ئایینیمان هەیە، کەشێکی دژە ئیسلامی، کەشێکی دژە جیاکاریمان بەرامبەر بە ژنان هەیە بە دروشمی ژن ژیان ئازادییەوە.
ئەگەرچی ئائامانجەکانی خەڵکی ئەم قۆناغە هەمان ئامانجی نەوەکانی ساڵی ٥٧تە، بەڵام هەلومەرج و کەشوهەوای سیاسی و ناڕەزایەتی تەواو جیاوازە. خواستی خەڵک ئازادی، یەکسانی، خۆشگوزەرانی، ژیانی ئینسانیە. لەو سەردەمەدا خەڵک بۆ هەمان ئایدیاڵ وەستانەوە، بە جۆرێک لە شۆڕشی دەستوریدا جەماوەری خەڵک بە هەمان ئایدیاڵەوە ڕاپەڕینەوە، بەڵام شکستیان هێنا. زەمینەی هەموو شۆڕشێک لە لایەن ئایدیاڵە ئینسانیەکانەوە دابین دەکرێت. شۆڕشی ئێستاش هەر هەمان شێوەیە، بەڵام لێرەدا جیاوازی ئەوەیە کە کەشی سیاسی-ناڕەزایەتی و پارادایمی سیاسی ئەمڕۆ لەگەڵ ئایدیاڵە مرۆییەکانی کۆمەڵگادا یەکدەگرێتەوە. وە ئەمەش زۆر قورس دەکات بۆ هەر هێزێکی ڕابردوخوازی کە لەگەڵ ئەم ئارەزووە مرۆڤانەدا نەگونجێت.

لە لایەکی ترەوە بارودۆخی ئەمڕۆ جیاوازە. لە سەردەمی دەسەڵاتی شادا هیچ زیندووییەکی سیاسی لە کۆمەڵگادا نەبووە. دوای کودەتاکەی ٢٨ی مورداد، شا توانی بە خنکاندنی ڕەها حوکمڕانی کۆمەڵگا بکات. سێبەری ساواک لە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەوە و خەڵک وریا بوون تەنانەت لە میوانداریە تایبەتیەکانیشدا باسیان بکەن، چونکە پێیان وابوو ڕەنگە ڕاپۆرتیان لێ بدرێت. لە زانکۆکان، لە کارگەکاندا، لە کۆبوونەوە گشتییەکان، ترسی ساواک سێبەری بۆ هەموو شوێنێک دانابوو. هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک، هەر جۆرە خەباتێک، هەر جۆرە تەنانەت ڕەخنەیەک لە دەسەڵات تەحەمول نەدەکرا و سەرکوت دەکرا. هەرچەندە کۆماری ئیسلامی لە ڕووی کوشتار و تاوانکارییەوە دەستی ڕژیمی شای داخستووە، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە گۆڕستانی ئاریامەهری زیندوو بکاتەوە. ئەمەش یەکێکە لە بەرهەمەکانی شۆڕشی ١٣٥٧. من هەمیشە وتوومە شۆڕشەکان شکست دەهێنن، بەڵام لە مێژوودا دوور ناخرێنەوە؛ ئاکام و دەرئەنجامیان هەیە، دەرئەنجامیشیان هەیە، یەکێک لە دەرەنجامەکانی شۆڕشی ١٣٥٧ئەوە بوو کە حکومەتی نوێ سەرەڕای هەموو سەرکوتەکانی، هەرگیز نەیتوانی کۆمەڵگا بخنکێنێت، نەیتوانی کپی و بێدەنگی دروست بکات. ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژی یەکەمەوە دەستی پێکرد. تەنانەت مانگێکیش بەسەر هاتنی دەسەڵاتدا نەبوو کە ناڕەزایەتی بەربڵاوی ژنان لە دژی حیجابی ئیجباری دەستی پێکرد. ئەو ناڕەزایەتییەی کە بروسکە و خاڵی دەستپێکی شۆڕشی ئەمڕۆیە. بە گشتی دوای دەستبەکاربوونی ڕێژیم، کۆمەڵگا بەردەوام قوڵپی ئەدا و ناڕەزایەتی خوێندکاران، کرێکاران، خەڵکی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کۆمەڵگا بەبەبەشداری و چالاکی هێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان کە ملکەچی خومەینی نەبوون و ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوام بوو حکومەتەکەی. وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، دوو ساڵ و نیوی خایاند، تا ٣٠ی خورداد،ی٦٠ درێژەی کێشا، تا دواجار حکومەت توانی شۆڕش و هێزە چەپ و شۆڕشگێڕەکان تێکبشکێنێت و لەو ماوەیەدا کۆمەڵگا لە بوارە جیاجیاکاندا ناڕەزایی دەربڕیوە. دوابەدوای ئەوە، دوای ئەو سەرکوتانە، دوای شەڕی ئێران و عێراق، هێشتا ڕاپەڕینمان لەدوای ڕاپەڕین هەبووە. ئێمە ڕاپەڕینی ٧٨ و ٨٨ و ٩٦ و ٩٨مان هەبوو. پێش ئەمەش خەڵک لە کوردستاندا لە دژی کۆنەپەرستی تازە بەهێزەکە بە قەبارەیەکی بەرفراوان هاتبوونە مەیدان. لە ڕاستیدا دەبێ بگوترێ کە بە درێژایی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کۆمەڵگا بەردەوام خەباتی کردووە و ئەم خەباتە سەرمایەی خوڵقاندووە. چ لە ڕووی هۆشیارییەوە، چ لە ڕووی فەزا و پارادایمی سیاسییەوە، چ لە ڕووی مادەی ڕاستەقینەی شۆڕش، واتە ڕووخسار و ڕێکخراو و دامەزراوەکانەوە. بەڕای من ئەمانە گەرەنتی ئەوە دەکەن کە چیتر ناتوانرێت شۆڕش بە ئاسانی بشێوێنرێت و دەستی بەسەردا بگیرێت و تەعقیم بکرێت و تێکشکێنرێت؛ چ لە ناو شۆڕشەوە و چ لە بەرەیەوە.
بێگومان لە پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هیچ شتێک گەرەنتی نییە. هەمووی پەیوەستە بەوەی کە حزبە چەپە شۆڕشگێڕەکانی وەک ئێمە چۆن مامەڵە دەکەن. هەروەها دەبێ ئەوە بڵێم کە لە هەلومەرجی پێش شۆڕشی ١٣٥٧دا حکوومەتی دیکتاتۆری شا بە توندی لە چەپی دابوو و ئەمەش فاکتەرێکی گرنگ بوو کە ڕێگەی بە خومەینی دا دەستی باڵا بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆ هێزی چەپ خۆی پێکهێناوە، بەهێزە، لە مەیداندایە، حزبێکی وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چالاکە. ئەم دۆخە ڕێگە نادات هێزێکی دژە شۆڕش و کۆنەپەرستانە بە ئاسانی شۆڕش بشێوێنێت و شکستی پێبهێنێت.

خەلیل کەیوان: شۆڕشی ئێستا لەسەر چییە و چ جۆرە نیزامێک دەتوانێت وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک بداتەوە؟ سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، چ مانایەکی هەیە و سەرکەوتنەکەی لەسەر چی پەیوەستە؟

حەمید تەقوایی: بە بڕوای من ئەم شۆڕشە زۆر ئایدیالیستی و زۆر ماکسیمالیستییە و بەکەم ڕازی نابێت خەڵک چاوەڕوانییەکی زۆریان هەیە. ئەو ڕاستییەی کە شۆڕشی ئێستا یەکەمین شۆڕشە لە مێژوودا کە پەیوەستە بە ڕزگاری ژنەوە و هەمووان دان بەوەدا دەنێن کە شۆڕشێکی ژنانەیە، هەروەها ئەو ڕاستییەش کە ئەم شۆڕشە ژیان و ئازادیی هەموو کۆمەڵگای بە ژیان و ئازادیی ژنان بە دروشمێکی مۆدێرن و مرۆڤدۆستانە پەیوەست کردوە.بەمانای ئەوەیە کە خەڵک بە شانازییەوە دەیەوێت چێژ لە ژیانێکی مۆدێرن و کولتووری مۆدێرن و پەیوەندییە مۆدێرنەکانی سەدەی بیست و یەکەم وەربگرێت.
دەبینیت شۆڕشی ١٣٥٧ تێکەڵ بە دژە ئەمریکی بوون بوو، چ بە مانای پێشکەوتنخوازانەی سەرمایەداریی دژە قۆرخکاری و چ بە مانای کۆنەپەرستانەی دژە مۆدێرنیزم و مردن بۆ پاشا و پاشایەتی هاوتا کرا بە مردن بۆ ئەمریکا. بزووتنەوە ئاینییەکان لەم کەشوهەوای دژە ئەمریکادا ڕۆڵێکی کارا و وێرانکەریان هەبوو. بەڵام ئەمڕۆ خەڵک دەڵێن مردن بۆ دین، مردن بە ئاخوندی مفتەخۆر دەڵێن دەبێ دین لە ژیانمان لاببرێ. ئەوان دەیانەوێت تەنانەت ڕێوڕەسمی تایبەتیشیان غەیرە ئایینی بێت. لە زەواجی سپییەوە تا مەراسیمی پرسە کە لەم شۆڕشەدا بینیمان کە خەڵک وازیان لە قورئان و نوێژ و هتد هێنا و دەیانەوێت کۆبوونەوەکانیان و هەموو ژیانیان عەلمانی و نائاینی بێت و ئەمەش زۆر پێشکەوتنخوازانەیە. تیشک خستنە سەر ژن و مافەکانی ژن و پێگەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ژن و نووسینی ئەمە لەسەر پێشەوەی شۆڕش خۆکارانە ڕێگری لە هەر جۆرە کۆنەپەرستیەک دەکات چونکە هەم پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری و هەم پیرۆزی ئایینی دژە ژن و شۆڤێنی و پیاوسالاری و ئەم شۆڕشەش ئەم ئاڵایە و بەم ئایکۆنەی ژن و لەگەڵ ژنانە بوون لە ڕاستیدا هەموو ئەو پیرۆزی و تابۆ و بیرکردنەوە بەردبووانە تێکدەدات کە ژنان لە فۆڕمی جۆراوجۆردا وەک سێکسی پلە دوو یان مرۆڤێک لە ژێر سەرپەرشتی پیاواندا دەزانن.
دەمەوێت بڵێم ئەم شۆڕشە تەواو جیاوازە لە ٥٧ و لە شۆڕشی دەستووری و پێموایە لە هەر شۆڕشێکی تری جیهان.
بە جۆرێک ئەمە شۆڕشێکە لەسەر ئەو ئایدیاڵانەی کە ئێمەی سۆسیالیست و کۆمۆنیستە شۆڕشگێڕەکان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی هەمیشە دەیخەینە ڕوو. بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە مانای شۆڕشی مرۆڤایەتی دێت و ئەمڕۆش ئەمە دەبینین. ئەم شۆڕشە دژی دابەشبوونی چینایەتیشە، دژی هەژاریشە، دژی موچەی فەلەکی و نەهامەتی گشتیشە. خەڵک لە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانیاندا چەندین جار دروشمی ئەمانەیان وتووە. شۆڕش دەیەوێت حسابەکان نەک تەنها لەگەڵ ئایین لەگەڵ حکومەت و یاساکاندا یەکلایی بکاتەوە، بەڵکو لەگەڵ کەمینەیەکی هەلپەرستیشدا کە ئێمە پێی دەڵێین ئایەتوڵڵای ملیاردێر. شۆڕش تەنیا دژی حوکمی مەلاکان نییە بەڵکو دژی حوکمی هەر کەمینەیەکیشە، دژی حکومەتە لە سەرووی خەڵکەوە. کاتێک مرۆڤەکان ئازادییان دەوێت، مانای وایە دەیانەوێت بڕیاری خۆیان بدەن، بەخۆیان حوکمڕانی بکەن. کرێکاران لە مێژە داوای ئیدارەی شورایی دەکەن. ئەم شۆڕشە هەروەها لەسەر ئەمەیە. ئەمە شۆڕشێکە بۆ ڕزگارکردنی ژنان و ڕێزگرتن لە ژیان و دەستەبەرکردنی ئازادی، واتە ملکەچکردنی هەژموونی لەسەدا یەکە سەرمایەدارە مفتەخۆرەکان و لێدان لە ڕیشەی ئەو حکومەتانەی کە لە سەروی خەڵکەوەن. بە بڕوای من ئەم شۆڕشە ئەم ئامانجانەی لەبەردەمدایە و حیزبی ئێمە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئەم شۆڕشە سەربکەوێت.
سوپاس بۆ ئەمیر تەوەکولی بۆ جێبەجێکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە.

١ی فێبروەری ٢٠٢٣، ١٢ی بەهمەنی ١٤٠١




فەحسی ڤایتەمین D3 Vitamin D3 test .. رەهەند سابیر

لەم چەند ساڵەی پێشوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی کەمی ڤایتەمین دی بوون، بە نیسبەتێکی سامناک، لە کوردستان و جیهان، لە کشاندایە. بێتروشوخوێکردنی مەوضوعەکە، هەندێ مەعلومات سەبارەت بە رۆڵ و گرنگیی ڤایتەمین دی، هۆکار و زیانەکانی ئەدەین بەر نەشتەری باسوخواز. ڤایتەمین دی، یەکێکە لەو جۆرانەی لە هەمبەر چەورییدا، بە چۆکدادێت و ئەتوێتەوە، زۆرجار وەکو هۆرمۆنێک کار ئەکات. جەستە پاش موستەفیدبوون لە تیشکی خۆر و لە رێگەی پێستەوە، ڤایتەمین دی چێ ئەبێت.

بۆچی ڤایتەمین دی ضەرورە؟
یارمەتیی لەش ئەدات بۆ مژیینی کالسیۆم، کالیسیۆمیش پێویستە بۆ تەندروستی ئێسکەخانەکان، بەرتەقای ئەم وەظیفەی، ڤایتەمین دی، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستیی دەمارەخانە، ماسوولکەکان و نیظامی بەرگریی لەش

بە چەند رێگە، ڤایتەمین دی چنگ ئەکەوێت؟
بە شێوەیەکی سەرەکیی، لە سێ رێگەوە ئەتوانین ڤایتەمین دی، دەست بخەین کە پێکهاتوون لە تیشکی خۆر، خۆراک، یان دەرمانی Supplements، هاوکات ئەگەر بۆ فەترەیەکی زەمەنیی درێژ، تیشکی خۆر لە جەستەمان بکوتێتەوە، ئەوا لەجیاتیی سوود، زیانمەند ئەبیت و ئیحتیمالی تووشبوون بە سەرەطانی پێست زیاد ئەکات.

رێژەی نۆرماڵ و نانۆرماڵ لە فەحسەکاندا
پێشئەوەی لە کۆتاییەوە بینووسرێ، لە ئیبتیداوە جێکەوتی ئەکەین، ئەکرێ ئەم ژمارانە، لە موختەبەرێکەوە بۆ موختەبەرێکی تر، بە کەمێک جیاوازیی، گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.
١-ئەگەر رێژەکە لە نێوان 25-80 ng/ml بوو، ئەگونجێ بنووسین باشتریین رێژەیە، یان هەندێ سەرچاوەی نوێ ئەڵێ 50-70
٢-ئەگەر ئەنجامگییریی نیسبەتەکە لە 10-24ng/ml بوو، ئەوا کەمیی ڤایتەمین دی هەیە بە شێوەیەکی کەم یان ئاسایی
٣-ئەگەر لە 10ng/ml کەمتر بوو، ئەوا زۆر کەمە
٤-لە کۆتاییدا، ئەگەر رێژەی نەتیجەی فەحسەکە لە 80ng/ml ، مەعنای قۆناغی تەسەمومە بە ڤایتەمین دی کە ئەمەیش خەتەرناکە

ئێمە رۆژانە بڕی چەند ڤایتەمین دیمان ئەوێ؟
بڕی ئەو ڤایتەمینەی رۆژانە پێویستمانە، لەسەر تەمەنی کەسەکە بەندە، بە رەچاوکردنی یەکەی نێودەوڵەتیی (international units-IU)
١-منداڵی تازە لەداییکبوو، هەتا دووانزە مانگیی، پێویستی بە 400 IUە
٢-یەک ساڵ، تاوەکو هەژدە ساڵ، 600 IU
٣-نۆزدە تا حەفتا ساڵیی، بەهەمان شێوە 600 IU
٤-٧١ ساڵیی و زیاتر، 800 IU
٥-خاتوونی دووگیان، یان شیربەخش، 600 IU
سەرەڕای ئەمانە، بۆ کەسێک ڤایتەمین دی زۆر کەم بێ، ئەوا پێویستی بە بڕێکی ئەبێت، ئەمەیش بەپێی ئەو کڵێشە و رێنمناییەی دکتۆر بە گونجاوی ئەزانێ

هۆکاری کەمیی ڤایتەمین دی چییە؟
١-نەخواردنی ئەو خۆراکانەی کە سەرچاوەن ئەم ڤایتەمینە
٢-کەم بەرکەوتەیی تیشکی خۆر
٣-جگەر و گورچیلە نەتوانن ڤایتەمین دی بگۆڕن شێوەیەکی ئەکتیڤ کە جەستە بتوانێت بەکاری بهێنێت
٤-بەکارهێنانی هەندێ دەرمان کە کار بکاتە سەر مژیینی ئەم ڤایتەمینە

کێن ئەو کەسانەی مەترسییان زیاترە بۆ کەمبوونی ڤایتەمین دی، لە جەستەیاندا؟
١-منداڵی شیرەخۆرە، چونکە منداڵ بە کەمیی ئەکەوێتە بەر تیشکی خۆر، هەروەها شیری دایک، مەصدەرێکی ضەعیفە بۆ نۆ ڤایتەمین دی، بۆیە ئەکادیمایای ئەمێریکیی بۆ منداڵان، رێنمایی ئەدات بە پێدانی 400 IU رۆژانە بە منداڵ.
٢-ئەو کەسانەی عومریان کشاوە، لەبەر ئەوەی پێستیان بە باشیی قوەتی وەرگرتنی ڤایتەمین دی نییە لە تیشکی خۆرەوە، هەروەها گورچلەیشیان بە باشیی ناتوانێ ڤایتەمین دی بگۆڕێت بۆ شێوەیەکی ئەکتیڤ.
٣-ئەو کەسانەی کە رەشپێستن، توانای دەستکەوتی ئەم ڤایتەمینەیان کەمە لە تیشکی خۆرەوە.
٤-ئەو بەعضە شەخصانەی کە قەڵەون، چونکە چەورییە خانەکانیان لەگەڵ ڤایتەمین دی ئەلکێن ، قەطعی ئۆغری ئەکەن بۆ سووڕی خوێن، بەڵام مگیینی ڤایتەمین دی، پێویستی بە چەوریی هەیە، بەڵام ئەگەر زیاد لە پێویست دروست بوو، ئەو حاڵەتەی سەرەوە رووئەدات
٥-عیللەتی درێژخایەنی جگەر و گورچیلەکان، هەندێ نەخۆشیی تری وەکو سەرەطان
٦-ئەو کەسانەی دەرمان بەکارئەهێنن وەکو Cholestyramine, anti seizure drug……

ئەو گرفت و کەیسانەی کە بەهۆی کەمیی ڤایتەمین دیەوە رووئەدات
کەمیی ڤایتەمین دی، ئەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چڕیی و سەختیی ئێسەکان، ئەمەیش خەتەرناکیی زیاد ئەکات بۆ سەر ئێسکەکان. زوو شکاندنی ئێسک، نموونەیەکی واضح و سانایە. هەروەها ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر کەم بێت، ئەبێتە هۆی روودانی هەندێ نەخۆشیی، وەکو، ئێسکە نەرمە لە منداڵاندا Rickets، منداڵانی ئەفریقیی و رەشپێست، بە گشتیی زۆرتیین مەترسییان هەیە بۆ روودانی عیللەتە، هاوکات، لە کەسی گەورەدا، ئەگەر ئەم ڤایتەمینە زۆر کەم بێت، ئەبێتە هۆی Osteomalacia، نەتیجەی ئەم نەخۆشییە، لاوازیی و ئازاری ئێسکە خانەکان و لاوازیی ماسوولکەکانی لێئەکەوێتەوە.

توێژیینەوەکان ئەوەیان تەخشان کردووە لە ئەو کەسانەی نیسبەتی ڤایتەمین دی لە جەستەیاندا لە صەدا سیی %30 کەمتر بێت، مەترسییان زیاترە بۆ روودانی رۆماتیزمە، لەگەڵ ئەوەیشدا، ئەگەر %30 زیاتر بێت، کەمتر ریسکناک(خەتەرناک)ن، بە تایبەتیی لە خانماندا. لە بەرامبەر ئەمەدا، هەندێ توێژیینەوەیش ئەوەیان بەیان کردووە، کە کەمیی ڤایتەمین دی، پێوەندیی بە عیللەتەکانی شەکرە، ضەختی خوێن و سەرەطانەوە هەیە

ئەو سەرچاوانەی کە ڤایتەمینیان تێدایە
ماسیی بە تایبەتیی سەلەمون، بەرهەمە شیرەمەنییەکان بە گشتیی، قارچک، جگەری ئاژەڵ، زەردێنەی هێلکە، شەربەتی پرتەقاڵ

نیشانەکانی کەمیی ڤایتەمی دی چیین؟
١-هەستکردن بە نەخۆشیی
٢-لاوازیی و بێتاقەتیی
٣-ئازاری ماسولکە و ئێسک و پشت
٤-وەریینی قژ
٥-هەستکردن بە بوونی پەستان

ئایا زۆری ڤاتەمین مەترسییداوە؟
ئەگەر ڤایتەمین دی زیاد لە پێویست بێت، ئەوا ژەهراوییبوون بە ڤایتەمین دی پێئەگوترێ کە ئەمەیش خەتەرە و نیشانەکانیشی لەم چەند خاڵەدا، بەیانی ئەکەین
١-دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە
٢-کەمبوونی ئارەزووی خواردن
٣-قەبزیی
٤-دابەزیینی کێش و لاوازیی

لە کۆتاییدا مۆمی باسەکە بەوە ئەکوژێنینەوە کە ئەم فەحسە بە تیوبی زەرد Gell and clot acivater ئەکرێ.




مانەوە.. پشکۆ ناکام

(( نامەی ئیسلامییەک بۆ داواکاری
پەناهەندەیی لە بەریتانیا…..))
“بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بێگانەکان “ی بەڕێز… home office
ئەم نامەیەتان بۆ ئەنێرم و تکاتان لێ ئەکەم ، تکای موسڵمانێکی لێ قەوماوی ماڵ تیا چوو ، من بە هەزاران دۆلارم سەرف کردوە تا گەشتومەتە ئێرە ، گەر بمنێرنەوە وڵاتەکەی خۆم لە خەفەت و بێ پاشەڕۆژیا ئەمرم ، تکایە با ئێوەی وڵاتی “عیلمانی-کافر” موسڵمانێکی وەک بەندە لە خۆ بگرن چونکە بە هەزاران کێلۆ مەترم بڕیوە و هەزاران جار حەمد و سەنای خوای تەعالام کردوە کە بە پشت و پەنای ئەو گەشتومەتە ئێرە، ئەم وڵاتەی ئێوە کلیلی بەختەوەرییە بۆ من و بۆ هەزاران موسڵمانی تر کە بە ناچاری و لە نەبوونیا وڵاتەکەی خۆمان بە جێهێشتوە و چاومان لە ڕەحمەت و میهرەبانی ئێوەی عیلمانی-کافرە کە قبوڵمان بکەن وەک پەناهەندەیەک لە مەملەکەتی شاژن نشین بژێین….تکاتان لێ دەکەم، لە نەهامەتی وڵاتەکەی خۆم ڕزگارم کەن و جێم بکەنەوە…ئەمەوێ لە خێر و بەرەکەتی وڵاتەکەتان بخۆم. حەبی گەچ” ی وڵاتەکەی خۆم هەراسانی کردووم. با لە خەستەخانەکانتانا چارەسەر وەرگرم. لە جیاتی”میزی حوشتر” دەرمانی پزیشکیی عیملانی- کافر دەردم تیمار کات، سەرەڕای ئەوەی موسڵمانم ئەمەوێ لە سایەی خێر و بێری عیلمانیە کافرەکان بحەسێمەوە، ئەمەوێ لە پارەی باجی مەشروب و کەباریا و مەلها و قومارخانەکانتان مزوگەوتێ دروست کەم بۆ ستایشی خوای تەعالا کە منی گەیانە ئێرە، لە هەمان کاتدا دوعا بکەم ماڵ وێران و بەهەلاکەت چن چونکە دووا جار ئێوە مولحید و کافرن..استغفر اللە……موسڵمانی ڕاستەقینە لە هەر شوێنێ بێ نابێ ئەرکەکانی خۆی لە بیر بچێ کە گرنگترینیان دژایەتی عیلمانییەتە..،
تکاتان لێ ئەکەم کە دڵ ڕەق نەبن بەرامبەرم، با لە وڵاتەکەتانا بمێنمەوە، ئەزانم ئێوە بەراز خۆرن، بەڵام من خۆم نایخۆم، ئەزانم لای ئێوە “هۆمۆ” ئاساییە بەڵام بۆ مانەوەم چاوپۆشی لێ ئەکەم، بۆ ئەوەی توڕە نەبن بەلای باسی “جێندەر” هەر ناچم و خۆم لە لێپرسینەوەی یاسایی بە دوور ئەگرم، ئێوە ئافرەتتان کردوە بە کەڵەگا بەسەر پیاوەوە، بێ دەنگ دەبم و پێویست بکا دەڵێم ” ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەیە” گەر حەز ئەکەن سێ روبعێتی، ئەزانم کە لێرە بمێنمەوە بۆم نیە دوو ژنم هەبێ ، بۆشم نیە مناڵەکانم حەسیر مەیان کەم ناشتوانم بە زۆر کچەکەم موحەجەبە پۆش کەم، خۆ تەقیننەوە هەر زۆر قورسە ، هەموو ئەوانەم قبوڵە ، گەرچی لە ناخما شتێکی ترە و لە مناڵییەوە لەسەرییان ڕا هاتووم، با لە پاداشتی ئەو قبوڵ کردنە لە وڵاتەکەتاندا بمێنمەوە، منی موسڵمان لەم وڵاتە عیلمانی – کافرە گوێ ڕایەڵی هەموو شتێکتانم ، بەس قبوڵم کەن ، پەنام بۆ هێناوون.
ڕاستە لە دینەکەی ئێمەیا نووسراوە بە شمشێر سەرتان بپەڕێنین و تەفر و توناتان کەین، بەڵام لەکاتی پێویست و تەنگانەیشا ووتراوە “لکم دینکم و لنا دیننا” ئێوە دینی خۆتان هەیە و ئێمەش هی خۆمان ،،بۆیە مەرجەکانتان قبوڵ ئەکەم بۆ: مانەوە…




بیرەوەریيەکانی فەقێیەکی گومڕا-(47).. شەماڵ بارەوانی

دەمارگیری منی بڕوادار و دڵگەورەیی شیوعییە بێ بڕواکان!

بەشی چل و حەوت!

کە فەقێ بووم لەقوتابخانەی ئیسلامی(موحەمەدیە بۆ زانستە شەرعیەکان)، لە هەولێر و لە گەڕەکی ئیسکان و لەناو مزگەوتی(حاجی قەرۆک)، هەموو جار کاتێک دەهاتم بۆ بازاڕ، هەر بە ئەنقەست تۆزەک ڕێگەی خۆم دەگۆڕی و بە نزیک مقەڕی شیوعیەکان دا ڕەتدەبووم، ئەوکات مقەڕێکی شیوعی لە نزیک هۆڵی میدیا و میوانخانەی شیراتۆن بوو.

هەرچەندە من بەتەمەن گچکە بووم، وەلێ ئیسلامی و مرۆڤێکی تابڵێیت دەمارگیر و ئایدیۆلۆژیست بووم.

جا پیاوە ئایینی و مەلاى ئیسلامی و بانگخواز و واعیزه ئیسلامیەکان، بە پێی ئیدەلۆژیا و بیرو باوەڕ و قەناعەتی خۆیان، تێگەیشتنێکی زۆر کۆمێدی و سەیریان لە مێشک و هزردا دروستکردبووم سەبارەت بە شیوعیەکان، وەکو: شیوعیەکان سنوورێکیان بۆ سێکس نییە، کەسە نزیکەکانیان لەخۆیان مارە دەبڕن، کافر و دوژمنی خوداوەندن، بێ بڕوا و دژە ئایینن و دەڵێن ئایین تلیاکی گەلانە و خوداش بوونی نییە و شیوعیەکان و واو وان.. بە کورتیەکەی من شیوعیەت و شیوعیەکانم لا وەکو دڕندە وابوو، هەتا بڵێیت ڕقێکی ئەستوور و تەسەورێکی نێگەتیڤ و خراپ و نزم و هەڵەم سەبارەت شیوعیەکان لە ئەقڵ و مێشکدابوو.

جا هەموو جارێک کەبە وێ دادەڕۆیشتم بۆ بازاڕ، کاتێک بەپێش مقەڕەکە دا ڕەتدەبووم، لەپێشەخۆم کۆمەڵێک جوێنی مزر و دنیایەک نەفرەت و تفم بۆ مقەڕەکە و شیوعیەکان حەواڵە دەکرد و دەمگوت: خودایە گیان، ئەوشەو ڕۆژ نەبێتەوە، تا هەموو ئەو شیوعیە بێ بڕوایانە بکەیت بە مەیمون و بەراز !

بەو شێوەیە بێ ئەندازە ڕقم له چەپ و شیوعیەکان دەبوویەوە، بێ ئەوەی یەک دێڕم لەسەر فەلسەفەی مارکسیەت و پرۆگرام و ئیدەلۆژیەتی شیوعیەت خوێندبێتەوە.

ئەو ڕق و دەمارگیریەم بەرهەمی ئەوەبوو کە لە پیاوە ئایینی و ئیسلامیەکان و واعیزەکان بیستبوو.

هەینیەک مەلایەکی هاوڕێم پێی گوتم من کارم هەیە، من لە جیاتی ئەو، چومە گوندەکی لای قوشتەپەی خوتبەم داو وتارەکەشم لەسەر شوعیەت بوو.

مەلاکە پێشوتر ئاگاداری کردمەوە و بە منی گوت ئەو گوندە زۆربەی شیوعین و لەحەقیان وەرە و بیانکوتە.

منیش گوتم باش، خەمت نەبێت من دەزانم چۆن دەردیان دەرمان دەکەم و لەحەقیان دێم، ئەو شیوعیە کافرانە.

بە حوكمی ئەوەی ئەوکات هەم هەرزەکار و هەم ئیسلامیش بووم، وەکو ئاماژەمدا، کە تێروانینەكی زۆر سەقەت و نەرێنی و خراپم لەسەر شیوعیەت هەبوو. سەرتان نەیەشنم، ڕۆشتمە سەر مینبەر و هەرچی جنێو لە فەرهەنگی دەمپیسی و جنێودا هەبوو، هەموییم هێناو لۆ داکی فیورباخ و بابی مارکس و خوشکی لینینم نارد، لەناو خوتبەی دیقەتمدا خەڵکەکە هەمووی پێ دەکەنین !

لەدرێ خۆ گۆتم عەجیب ئەوە لۆ هەموویان سمێڵ ختکەیانەو پێ دەکەنن؟! خۆ خوا نەخواستە و عەیب نەبیت کەس هەوایەکی لێ بەرنەبوویە؟! سەیری یەخەی کراسەکەمم دەکرد، نەوەک ملكەم خواربی و عەیبەیەک، یان، جیقنەک، یان شتەکی پێوە بیت.

گوتم دیارە بۆیە وا ئەو خەڵکە پێم پێدەکەنن! توڕەیی و حەماسەت و گەرمیەکی وا منی گرتبوو، ببووم بە تەندوور و یەك تۆز مابوو کۆنتڕۆڵ لەدەست دەم و برێم هەی بێ ئابڕۆینە، ئەوە ئەنگۆ بەچ پێ دەكەنن، شەرم لەخۆتان ناکەن، چبووە، خۆ كەس هەوای لێ بەرنەبوویە؟!

کە وتار تەواو بوو و لەگەڵ ئەو پیاوەی دەهاتین لۆ دەرێ، زۆر بەڕێزەوە تەوقەکی گەرمی لەگەڵ کردم و گوتی مامۆستا گیان، دەبێت لۆ نانی نیڕوانێ میوانی من بیت.

گووتم باشە بەسەرچاو، وەختێ چووینە ماڵ، بەکابرام گووت: ئێستا بەس ئەتو بەمن برێ، ئەو خەرکە ئەوڕۆ لە مزگەفتێ، لەکاتی وتاردانێم، لۆ هەموو پێدەکەنین؟ گۆتی: مامۆستا دەزانی ئەمە زۆربەی شیوعینە خەڵکی ئەو گوندەی؟ وای کە تەریق بوومەوە کە وای گوت، عەرد شەق بوایە، لەشەرمان دەچوومە ناویەوە، ئینجا زانیم ئەوان بە گێلایەتی من پێکەنینە و شیوعیش وانین وەک من حاڵی کرامە. دواتر بەڵێنم بە خۆمدا کە جارێکیتر لە خورت و خۆڕاو بێ زانیاری و بە نەزانی، هیچ جارەکیدی یەک قسەی خراپ لەسەر شیوعیەکان نەکەم.

ئینجا دەستم داکتێبەکانی مارکس و گەورەیی مارکسی فەیلەسوف و بیرمەند و ئابووریناسم بۆ دەرکەوت و زانیم دیالیکتیکی ماتریالی و ماتریالیزمی مێژوویی و پڕۆلیتار و چینی چەوساوە و کەپیتاڵیزم و فیوداڵیزم و دەرەبەگ و عەدالەتی کۆمەڵایەتی..تاد. چییە.

ئینجا دواتر ڕۆشتمە حوجرەیەکتیر و مزگەوتێکیتر و لە گەڕەکێکیتر، ڕیزی پێشەوەی نوێژخوێنان، بەردەوام دووسێ شیوعی تێدابوو لە نوێژی بە کۆمەڵ.

پیاوەکی بە تەمەنی تێدابوو، چەپ باوەڕ و شیوعی بوو، ڕۆژەک خەریک بووم بانگ بدەم، هەر هێندەم زانی ئەو پیاوە بە تەمەنە شیوعیه لە پشتڕا یەخەی کراسەکەمی گرتوو گوتی: لاچۆ دەی، تۆ وەهابی و لە دوای بانگەکان سەڵاوەت لەسەر پێغەمبەر لێنادەیت، بڕۆ پاش دەی، ئیتر من لاچۆم و خۆی بانگی دا، کەوتمە بیرکردنەوەو پرس لەخۆم:

ئەی کوا ئەو ئیسلامی و واعیز و مەلایانەی بە منیان دەگوت شیوعیەکان هەموویان کافر و دوژمنی ئاینی و مزگەت و بانگ و سەڵاوات و پێغەمبەر و خوداوەندن؟!

پاشان هاوڕێیەتیم لەگەڵ کۆمەڵێک لە شیوعیەکان دروست کرد، دەیان کەسی شیوعیم ناسی، لەنووسەر، مامۆستا، ڕاگەیاندکار، کەسی ئاسایی..تاد. بۆم ڕۆشنبوویەوە، کە شیوعیەکان چەندە مرۆڤی مرۆڤ دۆست و دڵپاک و دەست پاک و بێ گرێ و ڕاستگۆو و سەخی و میهرەبان و لەخۆبوردە و ڕۆشنبیر و بەڕێزن.

دووساڵیش لەگوندی (چل هەوێزە)ی دەڤەری کەندیناوەی وتارم دەداو مەلا بووم لەسەردەمی فەقێیاتیم، چەندین جار کە دەهاتمە دووڕیانی ناحیەی دیبەگە، مامۆستایەکی شیوعی هەبوو ناوی(ح)بوو، خەڵکی دیبەگەبوو، دەهات و کەمنی دەبینی یەکسەر ئۆتۆمبیلەکەی ڕادەگرت و دەیگوت مامۆستا فەرموو، تا کورانی مەخمور لەگەڵى دەهاتمەوە.

بەمنیشی دەگوت من، وەک سیاسەت شیوعیم و وەک ئایین موسڵمانم.

لە کۆتایێدا دەڵێم: نە لەڕابردوو و نەیش لە ئێستا، هیچ ڕۆژێک شیوعی نەبوومە، من هێندەی کەسێکی ناسیونالیستم، هێندە چەپ نیم، وەلێی ئەوە حەقیقەتێکە سەبارەت بەشیوعیەکان دەبوا بمگوتبا.

شەماڵ بارەوانی




ماركسیەتی پۆست مۆدێرنە، گەڕانەوەی ماركس بۆ كۆمەڵگە.. سمکۆ محەمەد

زیاتر لە 30 ساڵە فكر كەوتۆتە خزمەت كاپیتالیزمی هاوچەرخی دوای سۆڤیەت، لەدوای ئەزموون كردنی مۆدێرنەوە كە بونیادگەراكانی بەرهەمهێنا و ماركسیان وەكو پیاوێكی ئایدیۆلۆژیستی دۆگما پێناسە كرد، ئیدی دژەكانی بەهەموو ئایدیاكانەوە ئەم فەلسەفەیەیان لەبیری خەڵكدا بردە دەرەوە، تەنانەت لەنێو شانە حیزبیەكانیشدا هەوڵێك هەبوو بۆ ناشیرین كردنی ماركس و خودی ماتریالیزمی دیالیكتیك كە بەرلەوەی تیۆرێك بێت بۆ شۆڕشی كرێكاری، بەروحی فەلسەفەكە ناسراوە،بەڵام چونكە كڕۆكی فەلسەفەكە نەخوێنرابۆوە، بەناچار بەئایدیۆلۆژیای بەناو سۆسیالیزمی سۆڤیەتەوە گرێیاندا، بەڵام دوای ئەو زەمەنە و هاتنی پۆست مۆدێرنە كە لەگەڵ تەكنۆلۆژیای زیرەكدا كەوتنە ململانێ، بەوپێیەی كە مرۆڤ خەریكە خۆی نزیك دەكاتەوە لەسەنتەر، چونكە مرۆڤ پیشتر كەنارخراو،یان پەراوێزخرابوو لەسەنتەری بڕیاری سیاسی، تێگەیشتنەكە گۆڕا كە ئەم فەلسەفەیە دەبێ‌ سەرلەنوێ‌ بخوێنرێتەوە.

ئێستا بیرۆكەی نوێ‌ هەیە لەسەرتاسەری دونیا و بەتایبەتی ئەوروپا، بۆ خوێندنەوەیەكی جیاوازی فكری ماركس وەكو خۆی، من لەم سۆنگەیەوە گەرەكمە خوێنەری كورد ئاشنا بێت بۆ ئەو هەوڵە فكرییە جیهانیەی كە خەریكە جارێكی تر ئەم فكرە ئەزموون بكاتەوە لەنێو كایەی رۆشنبیری و كۆمەڵناسی و تەنانەت كارگێری و ئابوریش رەنگبداتەوە.
(بێرنارد ڤاسۆر) بیرمەند و چەپێكی فەڕانسییە، لەكتێبی (داهاتووی كۆمۆنیزدا) كە نزیكەی 10 ملیۆنی لێ چاپ كراوە و وەرگێردراوەتە سەر زۆربەی زمانەكانی دونیا و پڕفرۆشترین كتێبی ساڵی 2022 بووە، باس لەگەڕانەوەی بەهای فەلسەفە دەكات، بەتایبەتی تێزەكەی ماركس كە فەلسەفەیەكە بۆ پراكتیك كردن لەسەر زەمینی ژیاندا، چونكە دابڕانێكی راستەوخۆی لەگەڵ رابردووی فەلسەفەی كلاسیك درووست كردووە و تاكە فەلسەفەشە كە تەنها تیۆری نیە و لەسەر زەمینی واقیعە و زەمینەی پراكتیكی هەیە، بەوپێیەی كەئینسان دەتوانێ بەئیرادەی خۆی شۆڕش بەسەر ئەو سیستمەدا بكات كەلەژێر ناونیشانی كاپیتالیزم و كاپیتاڵیزمی هاوچەرخو دەرەنجامەكەشی ببینێ‌، بەڵام نەك وەكو ئەوەی لەسۆڤیەت بینیمان پراكتیك كراو و جگە لەسەرمایەداری دەوڵەتی شتێكی تری بەرهەمنەهێنا.
بێرنارد لەوچاوپێكەوتنەدا كە رۆژنامەی لۆمۆندی پاریسی لەگەڵیدا ئەنجامیداوە، جەخت لەو پێشنیارە دەكاتەوە كە لەكتێبەكەی باسی لەخوێندنەوەی هاوچەرخانە دەكات بۆ تیۆرەكەی ماركس، ئەو پێیوایە ئەم سەردەمە واتە لەدوای 2011 وە تەوژمێكی نوێی خوێندەواری فكر هاتووەتە ئاراوە و بەچاوێكی ترەوە ماركس دەخوێنرێتەوە، ئەوانەی كە رەخنەی لێدەگرن و ئەوانەش كە لایەنگری ئەو فكرەن، هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی ماركس زیندووە، بۆیە لەم چەند ساڵەی دواییدا، كتێبەكانی ماركس لەكتێبخانەكانی جیهاندا زۆرترین فرۆشی هەبووە، بەتایبەتی تێزەكانی لەسەر ئاین و ئەدەب و فەرهەنگ و دونیای دوو چینی و هتد، چونكە دەركەوت دونیای چینایەتی دە هێندە بەرامبەر بووە لەدوای روخانی سۆڤیەتەوە كە بەر لەو سیستمە دژایەتی ئەو فەلسەفەیە دەكرا، بەو پێیەی كە ئاشكرا بووە، ئەوە سیستمی سەرمایەدارییە دووچاری قەیرانی جۆراوجۆر دەبێتەوە، نەك خودی خەڵك یان كایە كۆمەڵایەتی و فەرهەنگيیەكان، بۆ نموونە هەموو ئەو ئەدەبیات و زمانەی كە لەمیدیا و لەكۆنفرانسە نێودەوڵەتی و لۆكاڵیەكانیشدا هەیە، زمان و ئەدەبیاتی ماركسە و لەژێر رۆشنایی ئەو فەلسەفەیە پرسیارەكان ئاراستەی سیستمی سەرمایەداری پۆست مۆدێرنە دەكرێت.

ماركس لەكتێبی كاپیتالیزمدا نووسیویەتی (قۆناغە یەك لەدوای یەكەكان ئەم گۆڕانكاریانەیان درووست كردووە، بۆیە دەتوانرێت هەنگاو بەهەنگاو بەهەمان زانست و وردبینی سرووشتیەوە، هەموو قۆناغێك بەپێی هەلومەرجی تایبەتی خۆی بخوێنرێتەوە و لێكدانەوەی بۆ بكرێت، چونكە شیكاری بۆ دۆخی هەر كۆمەڵگەیەك و سیستمەكەی لەئەنجامی شۆڕشی فەرهەنگیدا هۆشیاری بەرهەمدێنێ‌، خوێندنەوەی ئابوریش چەندین لقی جیاوازی هەیە، بۆ ئەمەش بیركەرەوەكان دەتوانن هاوكاری خەڵك بن)، ئەم قۆناغە كە بەردەوام سیستمی سەرمایەداری هاوچەرخی خستۆتە بەردەم قەیرانی هەمە جۆر، نموونەش جەنگی بایۆلۆژی وەكو هاتنی ڤایرۆسی كۆڕنا و ئاوڵەی مەیموون و جەنگی خۆراك كە دوای جەنگی روسیا و ئۆكرانیا سەریهەڵدا، دیمەنێكی ئەو فەزا دراماتیكییە ئابوریەیە كە ئامانجەكەی كەنارخستنەوەی كەرتی تایبەت و بەسەنتەر كردنەوەی سەرمایەی دەوڵەتە لەهەموو دونیادا، واتە جۆرێكی دیكەی ململانێی ناخۆ لەنێو سیستمەكە سەریهەڵداوە، بۆیە دەبێ‌ بەجۆرێكی تر تیۆرەكەی ماركس بخوێنرێتەوە.

ئەزموون كردنەوەی حەتمیەت

ئەو حەتمیەتە مێژووییەی كە ماركس بۆ سیستمی كاپیتاڵیزمی خستۆتە بژاردەیەكی تاڵەوە، حەتمییەتێكە كە خۆدەربازكردن لەدۆخەكە مەحاڵە، بەڵام ئەوەشی خستۆتە رو كە ناكرێ‌ بەهەمان ئەزموون و وانەی پێشووتر، مامەڵە لەتەك ئەم سیستمەدا بكرێ‌ كە خۆی گۆڕیوە، ئەلێرەوەیە كە دەركەوتووە ئەم سیستمە دەسەڵاتدارەی دونیا كە بەسەرمایە و زێدەباییەكی نوێ‌ و بەئامێركردنی مرۆڤی وەكو كاڵا بەكارهێناوە، لەبەرامبەر ئەوەی ماركس و كۆمۆنیزمی نوێ‌ و بەفكری نوێوە بووەتە رۆژەڤ، دەریخستووە كە ئینسان هیچ پێویست ناكات تاكو ئەبەد ئەم ئەزموونە دووبارە بكاتەوە كە زەمینەی بۆلانیكەمی خۆشگوزەرانی نەهێشتۆتەوە،جگە لەجەنگی جۆراو جۆری وەكو بەردەوامی قەیرانی تەندرووستی و درووستكردنی جۆرەها ڤایرۆس وەكو پەلەوەر و بەراز و تادەگاتە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواجاریش كۆلێرا و ئاوڵەی مەیمون و ڤایرۆسی دیكەش بەڕێوەن، هەموو ئەمانە لەسایەی قەیرانە چارەسەر نەكراوەكانی سیستمی سەرمایەداری بوونە بەمڵۆزم بەسەر ژیانی ئینسانەوە.

بۆیە ماركس لەپۆستمۆدێرنەشدا دەتوانێ‌ لەتێزەكانی خۆی سەبارەت بەسەربەخۆیی نەتەوەكان و دەوڵەت و سیاسەت بەزیندوو بهێڵێتەوە، چونكە وەها قسەی كردووە كە رێگری كردن لەفەزای سیاسی و مانەوەی نەتەوەی بندەست و سەردەست، جگە لەسۆسیالیزم هیچ سیستمێكی تر چارەسەری ناكات، ئەوەتا سەرمایەداری دوای 32 ساڵ سەركەوتنی بەسەر سۆڤیەتدا، هێشتا ئەو قەیرانانەی چارەسەر نەكردووە و تەنها بۆ ماوەیەكی كاتی نەبێ‌، هەروەك مانەوەیقەیرانی بەردەوامی سیاسی لەنێوان دەوڵەتە دژەكان و كێشەی ئۆكرانیا و روسیا، قەیرانی ئەتۆمی ئێران و كۆریای باكور، كێشەی بەردەوامی نەتەوە بندەستەكان وەكو كەیسێكی هەمیشەیی، هەروەها قەیرانی كەنداو و كێشەی یەمەن و سوریا و توركیا و لیبیا و لوبنان و مەغریب و جەزائیر و هتد، ئەمە جگەلەو هەژاری و نائەمنێتیە كۆمەڵایەتیەی كە سەرتاسەری ئامریكای لاتینی گرتۆتەوە، جگە لەو كوشتارە ناڕاستەوخۆیەی نێو ئامریكا كە هیچ میدیایەك لەدونیادا فۆكسی نەخراوەتە سەری و داتاكان وەكو خۆی بڵاوناكرێنەوە.
لەبارەی ئابوریشەوە قەیرانی نێوان كۆمپانیاكان و كێشەی گازو نەوت و ململانێی دراوە بەبەهاكان و قەیرانی گاز و كارەبا، هەروەها پیس بوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و هەژاری و قەیرانی ئاو و هتد، هەموو ئەمانە سەلماندویانە كە دەبێتفكر لەئێستادا بۆ چارەسەری ریشەیی بگەڕێت، ئەویش گەڕانەوەی ئەلتەرناتیڤەكەی ماركسە بۆ سیستمی ژیان لەهەموو كایەكاندا، چونكە ماركس لەكتێبی سەرمایەدا گوتوویەتی (كۆمۆنیزم لەسەرووی فەزای كۆمەڵایەتی كلاسیكییە كە ئینسان لەگەڵ قۆناغەكاندا پێی ئاشنا بووە، بۆیە بەكۆمۆنیزم نامۆیە)، ئەگەرنا لەو نامۆبوونە رزگاری دەبێت ئەگەر قۆناغەكان وەكو خۆی بخوێنێتەوە، چونكە ئەگەر كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم وەهم بێت، ئەوا چەقبەستوویی و چارەسەر نەكردنی ریشەیی دوو چینی و پیس بوونی ژینگە، خراپتر نەبێ‌ باشتر نییە.

نامۆبوونی بەكۆمەڵ

ماركس كە باسی لە هەقیقەتی واقیعی كردووە، ئەوەی سەلماندووە كە ئەو فەزایەی هەیە تەنها ئایدیاكان خوڵقاندوویانە و قەناعەتیان بەخەڵك كردووە كە ئەم دونیایە و كاردانەوە ئابورییەكانی، واقیعێكی هاشا هەڵنەگرە و هیچ ئەلتەرناتیڤیكی تری نییە، بۆیە لەرووی سۆسیۆلۆژیەوە دەبێ‌ خوێندنەوەیەكی دیكە بۆ ئەو نامۆبوونە بەكۆمەڵەی جیهان بكەین كە چی لەپشتەوە راوەستاوە، ئایا تەنها ئاین و كولتووری جیاوازە؟، یان پچڕانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانە كە تەكنۆلۆژیا هۆكارە سەرەكیەكەیەتی؟. یان دووبارە كردنەوەی ئەزموونی ژیانە بەفۆڕمێكی دیكە؟. یان زاڵ بوونی ئەو گوتارە خەیاڵییەیە كە بەهەشتی وەهمی درووست كردووە و ئینسانی ناچار كردووە قەناعەت بكات؟. هەموو ئەم فاكتەرانە پێشتریش هەبوون بۆ رێگری كردن لەپێشكەوتن، بەڵام فەلسەفە توانی شیكاریان بۆ بكات و كاریگەری لەسەر ئەو نۆرمە هەبێت كە هەقیقەتی جەوهەرە سیاسییەكەی ئاشكرا كردووە، بەڵام كە دژایەتی فەلسەفە كراوە وەكو كەرەستەیەك بۆ گۆڕانكاری، مانای ئەوە نییە ئینسان دەستەوستان دانیشتووە و بیریلە دەرچەیەكی نوێ‌ و هاوچەرخ نەكردۆتەوە.
بایەخدان بەو دۆخەی كە تەواوی ئینسانی نامۆ كردووە لەگەڵ خودی خۆی و تەكنۆلۆژیاو و تەنانەت سرووشتیش، دیاردەیەكە باڵی كێشاوە بەسەر تەواوی جیهاندا، واتە هیچ كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو لەگەڵ كۆمەڵگەیەكی دواكەوتوو، جیاوازیەكی ئەوتۆیان لەنێواندا نەماوە، تەنها لەرووی فۆرمەوە جیاوازن، دەنا وەكو یەك لەئاستی ژیانی خۆیان نامۆن، وەكو یەك دژی ئەو جیاوازییە بەردەوامەی ژیانن كە لەدرامایەكی تاهەتایی دەچێت و هەر رۆژەو دیمەنێكی تراژید كۆمیدی لێ بەخش دەكرێت.

كۆمەڵگەی پۆستمۆدێرن.

كۆمەڵگەی بەشەری نوێ‌ كە بەبێ‌ ویستی خۆی بووەتە كۆمەڵگەی ئۆنلاین، بەبێ‌ ئەوەی ئاگای لەخۆبێت خەریك دەستوپەنجە لەگەڵ ئەو فەزایە نەرم دەكات كە بەناوی پۆستمۆدێرنەوە دیاردەی سەیروسەمەرە درووست دەكات و فەزا دەخوڵقینێ‌، لەكاتێكدا ئەوە ئاشكرایە كە پۆستمۆدێرنیزم ئەو ئەگەرانەی گەورە كردۆتەوە كە بریتین لەو بیرۆكانەی كە لەژێر ناونیشانی (فرە شوناسی و گومان لەسەرد و خوێندنەوەی مێژوو و كێشەی زمان و ئاسانكردنی بونیادگەری،هەر بۆ پاڵپشتی كردن و گەڕانەوەی فەلەسەفەی ماركس بۆ نێو كۆمەڵگەی پۆست مۆدێرن، (فریدریك جایمسۆن)لەكتێبی پۆستمۆدێرنەدا تێزێكی بەناونیشانی 5 پێشنیاری هاوچەرخ بۆ ماركسیزم لەدوای دەیەی یەكەمی ساڵی 2000 بڵاوكردۆتەوە كە لەگۆڤاری (بدایات) ژمارە 5 ساڵی 2013 بڵاوكراوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی خوێندمەوە كە باسی كۆمەڵگەی پیشەسازی دەكات وەكو كۆمەڵگەیەكی ماندوو بەدوای ئەلتەرناتیڤ دا دەگەڕێت، هەروەها باسی تێكهەڵكێشانی ئەو فكرانە دەكات كە لەسەروەختی مۆدێرنەدا هاتن، ئەو پێیوایە كە مادام مەعریفە كۆمابوونی كولتوور و فەلسەفەی گەلانە، كەواتە دەتوانین ماركس تێكەڵ بەبیرۆكە نوێیەكانی پۆستمۆدێرنە بكەن، لێرەوە بۆم دەركەوت كە ئەوەی ماركسی خستبووە دەرەوەی بیری كۆمەڵگە و میتۆدی خوێندن و ناشیرین كردنی تیۆرەكە و پەراوێزخستنی لەنێو كتێبخانەكان، وەكو مەترسییەك بۆ سەر هەموو كایەكانی ژیان نیشان درابوو، بەتایبەتی ئاین و نەتەوە و دەوڵەت و كولتوور، ئەو خوێنەرانە بوونە كە بەپاڵپشتی هێزی سیاسی دەرەكی و بەپاڵپشتی هێزی دواكەوتووی كۆمەڵگە، ماركسیان وەكو كارتێكی دیكەی سیاسی كارپێكراو و دوژمنیان بۆ درووست كردووە،هەروەكو ئەوەی (جۆ مەكارس)سیناتۆری ئامریكی لەسەدەی رابردوو دژایەتی ئەم فەلسەفەیەی دەكرد و رێگری لەچاپ و بڵاوكردنەوەی ئەو تێزانە دەكرد كە ماركس پێشكەشی هیومانیزمی كردووە، هەروەها ئەو خوێنەر و نووسەرانەی سەركووت دەكرد كە لەژێر كاریگەری تێزەكانی ماركس بوون و بەرهەمیان هەبوو.

ئەو موناقەشە نوێیەی كە پشتگیری ماركس دەكات لەدونیای پۆستمۆدێرنەدا وەكو ئەلتەرناتیڤ تەماشا بكرێت، ئەوەیە كە پۆستمۆدێرنەكان بۆیان دەركەوت سەرمایەداری بەتەنها ناتوانێ‌ چارەنووسی خۆی دیاری بكات و كۆتایی بەقەیرانە جیاوازەكان بهێنێ‌، ناشتوانێ‌ بەرگری ئابوری لەخۆی و لەو فۆرمە ژیانە بكات كە جێكەوتەی كردووە و كردوویەتی بەواقیعێكی هەرزكراو، ناشتوانێ‌ فۆرمێكی جوان بەدیموكراسی و هەڵبژاردن بدات كە تاكە شانازی دوا بەرهەمی ئیستاتیكی سیاسی سیستمەكەیەتی و ریكڵامی بۆ دەكات، چونكە دەركەوتووە بەشداری سیاسی تەنها بەشداری نوێنەر نییە بۆ پارلەمان و ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە رێگەی بەهەموو دژەكان دا تاكو بەشداری سیاسی بكەن لەژێر ناونیشانی جیاوازی، بەتایبەتی ئەدیب و نووسەر سەركووت دەكرد، چونكە لەژێر كاریگەری تێزەكانی ماركس بوون، لەكاتێكدا مومكینە ئەم تێزە كەڵكی لێوەربگیرێت و جارێكی تر بخوێنرێتەوە.

خوێندنەوەیەكی ناڕاستەوخۆ

من لێرەدا بۆ ئەوەی جارێكی تر بەفكری نوێ‌ و بەعەقڵێكی سەردەمیانەوە ماركس بخوێنینەوە، چەند پێشنیارێك دەخەمە ڕوو.
پێشنیاری یەكەم: دەركەوت كە سەرمایەداری تەنها سیستمی بەرهەمهێنان نییە، بەڵكو دابەشكاری سیستمە لۆكاڵیەكانیش كەوتۆتە سەرشانی، ئەویش ئیدارەدانی سیاسەت و ئابوری هەمووئە وڵاتانەشە كە خۆیان خاوەنی كارێكتەری خۆیان نین، كەوابوو لەدوای پۆست مۆدێرنەوە سەرمایەداری بۆی دەركەوتووە كە هەموو كەلێنەكانی بۆ پڕناكرێتەوە، بەتایبەتی ئایدیای فكری، هەر بۆ نموونە لەدوای هاتنی كۆڤید 19 و كەرەنتینە كردنی تەواوی دونیا، چارەسەری بە سەنتەركردنی ئابوری پێنەكرا، تەنها شتێك كە كردی ئەویش درووست كردنی ململانێ بوو لەنێو كۆمپانیاكان، هەروەها ئەو جەنگە نادیارەش كۆتایی پێنەهاتكە پێی دەگوترێت جەنگی كۆتایی هەموو قۆناغەكان، كەوابوو دەبێت پڕۆژەی تیۆرەیەكی نوێ‌ كە چاوەڕوانكراو نییە پێشنیار بكرێت، ئەویش زەمینە خۆشكردنە بۆ چەپ و ماركسیەكان كە بەشدارییەكی هێمنانە و لۆژیكیانەی سیاسەت و ئابوری بكەن، تاكو رێگە لە كۆنترۆِڵ و قۆرخكاری بگرن لەبازاڕەكاندا، یان لەلیڤڵی ململانێ ئابوریەكان و كایەكانی دیكەشدا پشكیان هەبێت، ئەمە هەنگاوی یەكەمە بۆ نەهێشتنی ئەو جیاوازیە چینایەتیەی كە كۆمپانیاكان درووستیان كردووە و خودی سیستمی سەرمایەداری هاوچەرخ ناتوانێ‌ كۆنترۆڵی بكات.
پێشنیاری دووهەم: شیكردنەوەی تیۆری قەبوڵكردنی جیاوازی سیاسی و بەهاوڵاتی بوون و ململانێی سیاسی و دەوری هاوڵاتی لەیەكلایی كردنەوەی هێز لەرێگەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، چونكە دەركەوت هەموو ئەو فەزایەی كە سیستمی سەرمایەداری خوڵقاندوویەتی، تەنها بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خۆیەتی و هیچی تر، دەنا لەهیچ شوێنێكی دونیا بەدەنگی خەڵك هێز یەكلایی نەبۆتەوە و باڵانسی هێزیش رانەگیراوە، باشترین نموونەش ئەو دەوڵەتانەن كە لەدوای 6 مانگ لەدەنگدان دۆخی سیاسی سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت و دەسەڵاتیش دەستاو دەستی پێناكرێت، ئامریكا كە رابەرایەتی سەرماداری دەكات، بینیمان چۆن لەنێوان ترامپ و بایدن نزیكەی ساڵێكی پێچوو، دەسەڵات دەستاودەستی پێنەكرا، خەڵكیش بەناچار چوونەوە قاڵبی خۆیان و هیچ دەورێكیان نەبوو لەیەكلایی كردنەوەی باڵانسی هێز، هەروەها بەردەوامبوونی جەنگ لە رۆژهەڵات و بۆرما و ئەفغانستان و دواترینیش ئۆكراینا و روسیا بوو.

پێشنیاری سێهەم: هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر ئەم سیستمە نوێیەی كە ناومان ناوە سەرمایەداری هاوچەرخ، ئەوەیە كە بەپێچەوانەی رابردوو، میتۆد و پراكتیك پێكەوە لەژێر پەرچەمی شۆڕشی نوێ‌ مانیفێست بكەینەوە، بەتایبەتی نوێكردنەوە و شیكردنەوەی هەموو ئەو زاراوە و تێرمە ئابوری و سیاسییانە بەلۆژیكی ئێستا، هەروەها گرێدانی چەمكی ریفۆڕم بە شۆڕشی فكری دژ بە ئایدیۆلۆژیای حیزبی كە بەهەموو ستایلەكانیەوە ئەزموون كراو چارەسەری ژیانی نەكرد، بەتایبەتی كۆنترۆڵ كردنی كۆمەڵگە لەرێگەی ئاین و نەتەوە و دواجاریش سۆسیال دیموكرات كە وەهمی بۆ تەواوی كۆمەڵگەی بەشەری درووست كرد و شكستی هێنا.
شیكردنەوەی مەزنایەتی هێزی ئابوری و سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسی دەوڵەتانی كۆڵۆنیالیستیبە سەر دەوڵەت و نەتەوە بندەستەكان، پێویستیەكی فكری و تیۆریە كە دەبێ‌ بەرمەبنای تیۆرەكانی ماركس جارێكی دیكە خوێندنەوەیان بۆ بكرێت، چونكە دەركەوت هیچ هێزێكی مەزن بوونی نییە ئەگەر كۆمپانیا و گروپی مافیای چەكفرۆشی و نەوت فرۆشی لەپشتەوە نەبێت، كەوابوو باشترین رێگە گەڕانەوەی فەلسەفەی ماركسە بەرێكخستنێكی دیكەوە، وەڵامی ئەو پرسانە بدەینەوە.
پێشنیاری چوارەم: لەوە تێگەیشتین كە روخانی یەكێتی سۆڤیەت نەبووە كۆتایی ململانێی نێوان ئامریكا و هاوپەیمانەكانی، لەگەڵ روسیای نوێ‌ و هاوپەیمانەكانی كە دەوڵەتی گەمارۆدرا و بێهێنن، لێرەوە بۆمان سەلمێنرا كە جەنگی گەرم و ساردی سەدەی رابردووش، لەسەر بنەمای سەرمایەداری و كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم نەبوو، باشترین نموونەش گەش كردنی ئاگری جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیابوو كە تەنگی بەرۆژئاوا هەڵچنیوە لەرووی ئابورییەوە، كەواتە ئەوەی بەناوی مافی و مرۆڤ و بازاڕی ئازاد و دیموكراسیەتیشەوە بانگەشەی بۆ دەكرا كە ئێستا رۆژئاوا خەریكە پاشەكشەی لێدەكات، تەنها وەكو ئەلتەرناتیڤی ئەو بیرۆكەیە بوو كە سەرمایەداری بەگشتی ترسیان لێی هەبوو.

پێكەولكاندنی هەردوو سیستمی سەرمایەداری و سۆسیالیزم بەمانا فراوانەكەی، باشترین بیرۆكەی پۆست مۆدێرنەیە كە بتوانێ‌ هەم سیستمەكە لەو تەنگەژەكانی ئابوری و سیاسی رزگار بكات، هەم بتوانێ‌ كۆمەڵگە دژەكان ئاشت بكاتەوە، هەم خەڵكی هان بدات كە رێگری بكەن لەو مەسرەفگەراییەیكە بۆتە باعیسی دەوڵەمەندبوونی هەرچی زیاتری كۆمپانیاكان، گرەوی ئەمەش لەوەدایە هەم بەهایەك بۆ كۆمەڵگەكان بگێڕنەوە، هەم كێشەی قەوارە دەوڵەتی نەتەوەیی و دەوڵەتی ساختەی درووستكراو چارەسەر بكەن كە لەدوای یەكێتی سۆڤیەتەوە ئەم مۆدێلە زیاتر پەڕەی سەند.

پێشنیاری پێنجەم: لەدوای هاتنی پۆست مۆدێرنە كە بەشێك لەبیرمەندانی وەكو هابرماس پێیانوایە تەواوكەری مۆدێرنەیە، ماركسیەت تیۆرەكەی بەشێوەیەكی پراكتیكی نوێ‌ لەدونیای سەرمایەداری هاوچەرخ پراكتیك كردووە، ئەویش بەسەر موفرەدەكانی ژیان لەنێو تەكنۆلۆژیا پراكتیك دەكرێت، بەتایبەتی رەخنەگرتن لەو كۆمپانیایانەی كە بەرهەمهێنەری تەكنۆلۆژیا و بەشت كردنی ئینسان كار دەكەن، باشترین رێگە چارەسەر ئەوەیە لەرێگەی پەروەردەوە منداڵ و گەنج فێر بكرێت كە تەكنۆلۆژیا تەنها بۆ بەدەستهێنانی داتایە، نەك بەشتكردن و بەكۆیلەكردنی ئینسان، تاكو بیر لەهیچ شتێكی تر نەكەنەوە، ئەم پەروەردەیە لەسەریەتی بەرەنگاوڕەنگی و كراوەیی و دوور لەئایدیای وشك،جارێكی تر خۆی پێناسە بكاتەوە و موقاشەی دواچارەنووسی ئینسان بكات.

گرینگی ئەم زیادكردنە رۆشنبیرییەی كە پەرچەكردارە بەسەر ماركسیزمی كلاسیكیدا، تەنها ئابوری نییە، بەڵكو مۆڕاڵیشە، هەروەها ململانێیە لەسەر گەرانەوەی بەها بۆ شتەكان كە كۆمپانیاكان لەرێگەی كاڵای ناپێویستەوە بەرهەمیهێناون و خەڵكیش بەو پێوەرە دژایەتی ماركسیزم دەكەن، كەوابو ئەم باڵانسە شمولی ئەو ئیمپریالیزمە ناكاتكە لەرێگەی هەناردەكردنی جەنگ و تێكشكاندنی موفرەدەی نوێ‌ بۆ نەهێشتنی بەهای ئینسانی كار دەكات كە بوارێكی رۆشنبیری فراوانی داگیر كردووە، واتە پێچەوانەكە لێرەدا ئەوەیە دژایەتی سیاسەتی موژدە بەخشی ئاینی و سیاسی نەكرێت، بەڵكو هۆكارەكانی گەڕانەوی ئەو بەهایانە بكرێت كە میتۆدێكی نوێ‌ بۆ خوێندن و بۆ پركردنەوەی ئەو بۆشاییەی كە لەنێو تەواوی كۆمەڵگەكان بۆتە دیاردە.

لەسەر بنەمای بەركاربەر كە مێژوویەكی هەیە لەگەڵ هاتنی سەرمایەداری كلاسیكدا دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم كراوە، هەروەها بۆتە ستایلێكی ژیان، بەتایبەتی مەسرەفگەرایی و بێ‌ بەهاكردنی هێزی كار و هێز و ئیرادەی تاك و گشت لەبەرامبەر هێزە ئابورەكەی بازاڕ، زیادكردنی بێكاری و مشەخۆری و كاری نەگونجا و كردنیان بە بابەتێكی باو، كاركردنی نوێ‌ ئەوەیە كە متۆدی بەراوردكاری جارێكی تر لەهەموو كایەكاندا كاری پێبكرێت، هەروەها پراكتیك كردنەوەی موناقەشە لەسەر ئیشكالیاتی سەرمایەداری پۆستمۆدێرنیزم لەگەڵ پلۆرالیزمی ئاینی و كۆمەڵایەتی، هەروەها گەڕانەوەی چینی ناوەندی كۆمەڵگە كە ئۆرستۆكراتیەكانە، وەكو چینێكی كارا بۆ ناو كۆمەڵگە و جومگە سەرەكیەكانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و كولتووری و پەروەردەیی، بەمشێوەیە دەتوانین جارێكی تر فەلسەفەی ماركس بگەڕێنینەوە نێو كۆمەڵگە و لەسەر تەواوی كایەكانی تر تیۆریزەی بكەین.

لەكۆتایی تێزەكەیدا ماركس لە كاپیتالیزمدا نووسیویەتی (زۆر لایەن هەیە خاوەن باڵانسی جیاجیان، بەڵام ناتوانن لەبازنەی كەمدا تاوتوێ‌ بكرێن، هەركام لەبەشەكانی دیمۆگرافی و سۆسیۆلۆژیا و ئەنترۆپۆلۆژیا و سایكۆلۆژیا قسەیەكیان هەیە بۆ خۆیان، بەڵام سەرەنجام پاشكۆی ئابورین،بۆیە سەرمایەداری وەك واقیعەتێك كە دێتە ئاراوە، گەورە دەبێت و گەشە دەكات، پاشان هەر خۆی هەرەس دێنێت و دەمرێت، كتومت ئەم هەقیقەتە لەسرووشتدا هەیە، لەبوونەوەرە كۆمەڵایەتیەكان و تاكەكان و ئایدیاكان و دامەزراوەكانیدا بەدی دەكرێت). كەوابوو خۆ بەریالیزەكردن لەدواجاردا خۆ هەڵسەنگاندنە لەئاست قەیرانەكاندا.

سمکۆ محەمەد

————————————–

سەرچاوەكان
1: مابعد الحداثە، أو المنطق الثقافی لرأسمالیە ألمتاخرە. ترجمە بشیر السباعی. الحوار المتمدن.
2: د. عەبدلعەلی مقبل. ماركس كێ‌ بوو. وەرگێڕانی بۆ كوردی. مەجید مارابی و جواد حەیدەری. دەزگای ئایدیا 2020.
3: القومیە والاستعمار والادب . دیری: یوم میدانی، 1988. مجموعە من ثلاثة كتیبات یوم میدانی بقلم فریدریك جیمسون وتیری إیغلتون. ترجمە.ایدوارد سعید
4: زیاتر لەتلیاك. كۆمەڵێك تیزی ماركسی. وەرگێڕانی. بابان ئەنوەر و پێشرەو محەمەد و هێمن خالید. ناوەندی رۆشنبیری و هونەری ئەندێشە. 2018.
5: هینری لۆڤیفرە. سۆسیۆلۆژیای ماركس. وەرگێرانی. ئەرسەلان حەسەن. دەزگای ئایدیا. 2020.
6: تیری ئیگلتۆن. بۆچی ماركس لەسەر هەق بوو. وەرگێرانی پێشڕەو محەمەد. دەزگای ئایدیا. 2015.




ڕەهەندی مێژوویی زمان لە ڕۆمانی پاشای گەورە دا.. سەدیق سەعید ڕواندزی

پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی لە نێوان زمان و کۆمەڵگەدا هەیە و زمان ڕەنگدانەوەی ئەو هەڵومەرجە سیاسی و ژیاریی و کۆمەڵایەتیەیە، کە کۆمەڵگە تیایدا دەژیت. زمان، بە پێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم، پێش دەکەوێت و زمانی ئێستا وەک زمانی دوێنێ نییە و لەگەڵ هەر دەرکەوتەیەکی ژیاریی و مرۆیی نوێدا، زمانیش گۆڕانکاریی بە سەردادێت. ئیدی ئەو گۆڕانکارییانە، کاریگەریەتییان لە سەر زمان و فەرهەنگی زمان دەبێت و لەو ڕوانگەیەشەوە هەر سەردەم و قۆناغێک، زمانێکی تایبەت بە خۆی هەیە، کە پەیوەستە بەو ئاگاییە هزریی و فەرهەنگییەی لە کۆمەڵگەدا بوونی هەیە. گەلێک جار ئەو گۆڕانکاریانە، چەمک و زاراوەی نوێ لەگەڵ خۆیان دەهێنن کە پێشتر بوونییان نەبووە. بۆ نموونە: تاکو کۆرۆنا وەک نەخۆشییەکی ڤایرۆسی دەرنەکەوت، وشەیەک بەو ناوە لە زمان و فەرهەنگی کوردی نەبوو، بەڵام ئێستا کۆرۆنا بۆتە بەشێک لە پێکهاتەی زمانەوانی فەرهەنگی ئێمە و بگرە نەتەوەکانی دیکەش. بە هەمان شێوە سی ساڵ لەمەوبەر، لە کۆمەڵگەی کوردیدا، وشەیەک نەبوو بە ناوی ( ڕام ، گیگابایت، برۆسیسەر، هارد) و گەلێک وشەی دیکەش، تەنانەت ئایتی و فەیسبووکیش، بەڵام لە ئێستادا، ئەمانە بە شێکن لە زمانی دەربڕین و ئاخاوتن و نووسین، ئەگەرچی وشەکان کوردیش نین. بێگومان ئەمە بۆ ڕابردووش هەمان شتە، چونکە بە دەیان وشەی کۆن، کە هێماو ئاماژە بوون بۆ سەردەمێک و ئامرازێک و کارێک، لە ئێستادا بوونییان نەماوە. کەوتا لە هەموو بارێکدا، زمان ڕەنگدانەوەی سەرخانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیە و کەس ناتوانێت لە دەرەوەی زمانی باوی سەردەم و لە دەرەوەی ئەو سەرخانە کۆمەڵایەتییە، زمانێکی دیکەی نوێ، کە هەڵگڕی دەستەواژە و دەربڕینی نوێ بێت، دروست بکات و بێنێتە ئاراوە. زمان پەیوەستبوونێکی گشتی هەیە و ڕەنگدانەوەی لایەنە ژیاریی و فەرهەنگییەکەی کۆمەڵگەیە. لەهەر قۆناغێکی کۆمەڵگەشدا، جۆرە زمانێک لە ئاستی دەربڕین و نووسین، گوتن و گوزارشت بوونی هەیە، کە گوزارشت لە پاشخانی هزریی و ڕۆشنبیریی سەردەمەکە دەکات. بۆ نموونە: زمانی شیعری سەردەمی کلاسیک، وەک هی سەردەمی گۆران نییە و زمانی سەرەتای بیستەکان، وەک کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو نییە، بەڵکو گۆڕانکاریی گەورەی لە ڕووی بونیادی ڕێزمانی و واتایی بە سەر هاتووە، تا دەگاتە ئەو زمانەی ئێستا لە نێو ئێمەدا بەرکارە. بۆیە زمانی هەر سەردەمێک، گوزارشت لە سەردەمەکە دەکات و لەگەڕانەوەمان، بۆ هەر ِرووداوێکی سیاسی و مێژوویی و باسکردن لە ڕووداوەکانی ئەو کات، دەبێ ئەم تایبتمەندییە لە بەرچاو بگیرێت. لێرەدا، گرنگە دووبار لە یەکتری جیا بکەینەوە، کاتێ ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ سەردەمێکی ڕابردوو، ڕووداوێکی سیاسی و مێژوویی و دەگێڕینەوە، دەشێ زمانی پەیڕەوکراوی گێڕانەوەمان، جیا بێت لە زمانی ئەو کات و سەردەم، چونکە بگێڕەوە لێرەدا کەسێکی دیکەیە، کە بە تێڕوانین و زمانی خۆی ڕووداوەکانی ئەو کات دەگێڕێتەوە و لە ڕوانگەی خۆیەوە دەیانبینێت. بەڵام کاتێ بکەرێکی نێو سەردەم و قۆناغەکە دەدوێت، یان کارەکتەرێکی ئەو کات، ڕووداوێک پەیوەست بەو زەمەن و قۆناغە دەگێڕێتەوە، بێگومان دەبێ زمانی گوزارشت و گێڕانەوەی یەکانگیر بێت لەگەڵ سەردەمەکە، چونکە لێرەدا بگێڕەوە لە دەرەوەی زەمەنی گێڕانەوەی ڕووداوەکان نییە، بەڵکو لە نێو زەمەنی ڕووداوەکەدایە، دوا جار ئێمە لە بەر دەم دوو بگێڕەوەی جیاواز داین، کە هەر یەکەیان لە کات و سەردەمێک ژیاون و هەریەکەیان بە زمانێک ڕووداوەکەمان بۆ باس دەکەن. لە ڕۆمانی پاشای گەورەدا، ڕووداوەکانی زەمەنێک دەگێردرێنەوە، کە پەیوەستە بە سەردەمی میرنشینی سۆران و دووسەد ساڵ زیاتر بە سەر ئەو قۆناغەدا تێپەڕیوە. کەواتا ئێمە بە تەنها ناگەڕێینەوە سەر زەمەنێک و ڕووداوەکانی میرنشینێک، بەڵکو دەگەڕێینەوە سەر قۆناغێکی فەرهەنگی و کولتوورری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی، کە جیاوازە لە سەردەمی ئێستا. ئەدگارە کۆمەڵایەتی و کولتوورریەکان، زمان و فەرهەنگ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ڕووداوە سیاسییەکان، جیاوزن لە سەردەمی ئێستا، بۆیە کە دەگەڕێینەوە نێو ئەو قۆناغە، دەبێ تێڕوانین و زمان و وێناکردنمان بۆ قۆناغەکە، ڕەنگدانەوەی واقیعی سیساسی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی ئەو کات بێت، نەک بە ڕوانگەی ئێستا ڕووداوەکانی ئەو کات ببینین و گوزارشتیان لێ بکەین، بە تایبەتیش کاتێ یەکێ لە کارەکتەرەگانی ئەو سەردەم، خۆی دەبێتە بگێڕەوەی ڕووداوەکان و کەسێکە لە نێو جەرگەی ڕووداوەکانی ئەو کات ژیاوە. بە درێژایی ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانی پاشای گەورە، کە باسی سەردەمێکی مێژوویی کە سەردەمی دەسەڵاتی (میر محەمەد)ە دەکات، درک بەوە دەکەین کە ئەوەی ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، دەنگی زاڵی ڕۆماننووسە نەک هی سەردەمە مێژووییەکە. بێگومان ئەمەش لە ڕێگەی زمانی کارەکتەرەکان و قسە و دەربڕینەکانییان دەردەکەوێت. لە ڕۆمانەکەدا، دەیان کارەکتەری وەک: ( پاشای گەورە، سەرۆکی دیوان، سەیدا، مەلابرایم ، مەلا عەزیز، میر مستەفا، میر یەحیا، عەلیە کتک و نەسرینە دۆم) و چەندان کارەکتەری دیکەش هەن، کە چی زمانی هەموویان بە ئەندازەیەک هاوشێوە و لەیەک چووە، کە هیچ جۆرە جیاواز کەوتنەوەیەکی پیشەیی، کەسی و هزری لە نێوانیان دانەبێت. زمانی پیاوی ئایینی میرنشینەکە، وەک زمانی سەردەستە و فەرماندارە سەربازیەکانە، هیچ جیاوازیەکییان لە ئاست وێنا کردن و دەربڕین نییە. بۆ نموونە: موفتی، پێگەیەکی بەرزی ئایینی هەیە، دەبێ شارازایەکی گەورەی لە هەر دوانزە عیلەمەکەوە هەبێت، کە گوزارشت لە شوناسی ئەو بکات، فەرماندە و سەردەستەکان، هیچ ڕاوێژ و سەرنج و پلانێکی سەربازیان نییە، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی میرن، لە کاتێکدا مەرج نییە ئەوەی سەڕۆکی وڵات بوو، ئیدی لە هەموو بوارێکی سەربازی شارەزا بێت. میر بە جۆرێک دەدوێت، وەک ئەوەی میرنشینی سۆران، ئێستا هەبێت نەک لە ڕابردوو، میریش لە سەردەمی عەولەمە بژیت، چونکە زمانەکەی بە هیچ جۆرێک گوزارشت لە سەردەم و قۆناغە مێژووییەکە ناکات. دەکرێ لێرەدا، نموونەیەک لە قسەکانی میر مستەفای باوکی پاشای گەورە بێنینەوە، کاتێ لە ڕێوڕەسمی دانانی میری کوڕەکەی لە جێگەی خۆی پێشکەشی دەکات، میر مستەفا دەڵێت:_ (دوای پرس و ڕاوێژێکی زۆر، بە لە بەرچاوگرتنی داب و نەریتی میرایەتی، بۆ بەرژەوەندی گشتی وڵات و دوا ڕۆژێکی باشتر کەسێکم دەست نیشان کردووە، کە لە زیرەکی و لێهاتوویی ودڵسۆزی و تواناکانی دڵنیام. لا 58) گەر سەرنج لەو زمانەی میر مستەفا بدەین، دەبینین زمانێکی پەیڕەوکراوی دوو سەد ساڵ لەمەو بەر نییە، بەڵکو بە هەموو پێوەرێک، لە ڕووی فۆڕم و ناوەڕۆکەوە، زمانی ئێستایە و زمانی ڕۆماننووسە، لە سەردەمی میر دەیڵێت، چونکە میرەکان هیچ کاتێک هێندە هوشیار و زمانزان و زمان پاراو نەبوونە، بەو شێوەیە قسە بکەن. بە هەمان شێوە، کە سەرنج لە زمانی شازەمانی هاوسەری میر مستەفا و دایکی میر محەمەد دەدەین، هەمان شێوە ئاخاوتنی سەردەمیانە نەک مێژوویانە دەبینین، شازەمان دوای وەرگرتنی ڕوخسەت لە میر مستەفا، لە کاتی دانانی کوڕەکەی بە میری نوێ، دەڵێـت:( هەر چەندە من ژنم، بەڵام هەمووتان دەزانن، کە لە وڵاتی ئێمەدا، ئەگەر تاک تاکەش بێت، ژنانێک هەبوون، کە بتوانن لە ناو پیاواندا قسەی خۆیان بکەن، من بەو پێیەی هاوسەری میر مستەفا و دایکی میر محەمەدم، ماف بە خۆم دەدەم لە بەرامبەر ئەو پایەدارە بەڕێزانە قسەیەک بکەم . لا 61) گەر سەرنج بدەین، ئاستی گوزارشتکردنانەی زمان لە نێوان هەردووکیاندا هاوشێوەن، لە کاتێکدا بە ئێستاشەوە لە کۆمەلگەی کوردیدا، دەرفەتی قسەکردنی ئازادانە بۆ ڕەگەزی مێ نییە، ئیدی نازانم چۆن لە سەردەمێکی دواکەوتووی وەک دەسەڵاتی میرنشینی سۆراندا، ژنێک هەبووە بەو شێوەیە قسە بکات؟ ئەمە وێرای ئەوەی دەکرێ بپرسین شازەمان خان، چۆن لە بری هەمووان قسە دەکات و دەڵێت هەمووتان دەزانن، ئایا مەرجە لە نێو دەیان سەردەستە و پیاو ماقووڵ و ڕیشسپی و دارو دەستەی میر، هەمووان هەموو شتێک بزانن؟ دیسانەوە، گەر سەرنج لە زمانی پاشای گەورەش بدەین، هەمان سیمای فەرهەنگییانەی زمان لە ڕووی دەربڕینەوە دەبینین. بۆ نممونە: کاتێ پاشای گەورە، لەگەڵ میرزا نیگار دەدوێت، دەڵێت:( میرزا نیگار، لە ئەمڕۆوە، دەفتەرێکی نوێ بە دەستەوە دەگریت و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە، بە خامە نوک ڕەنگینەکەت و بیرە تیژەکەت، ئەو ڕووداوانە تۆمار دەکەی کە شایستەی تۆمارکردنن. لا 69) ئەو زمان و شێوە ئاخاوتنانەی لە سەرەوە وەک نموونە هێناومانەتەوە، بە هیچ شێوەیەک زمانی ئەو کات و سەردەم نەبووە، ئەو زمانە هونەری و پەخشان ئامێزە، کە هەڵگڕی چەندین وشە و دەربڕینی هونەری و ئستاتیکین، زمانی میرەکان نییە، بەڵکو زمانی نووسەری ڕۆمانەکەیە، بەمەش ڕۆماننووس درکی بەوە نەکردووە، کە ئەو گەڕاوەتەوە سەردەمێک کە دووسەد ساڵی بە سەردا تێپەڕیوە و، دەبێ زمانەکە گوزارشت لەو کات و سەردەم بکات. لە ڕۆمانەکەدا، بەر دەیان چەمک و دەستەواژە دەکەوین، کە نەک هی ئەو کات نین، بەڵکو هەندێک لەو وشانە، لە دوای هەفتاکانەوە دێنە نێو فەرهەنگی کوردییەوە، وشەکانی ( خامە ، دەفتەر، تۆمارکردن، لە بەر گرتنەوە، ماف، پایەدار، بەو پێیەی، بەرژەوەندی گشتی، وڵات، ڕاوێژ، زیرک، لێهاتوو، چەند دانەیەک، پارەی کاش، دەستدرێژی سێکسی، ڕێسا، هەڵو مەرج، بڕیارێکی چارەنووسساز، واڵا، شکۆ، خوێندکار، نێردە، کەمپ) ئەمانە و گەلێک چەمک و دەستەواژەی دیکەش، گوزارشت لە سەردەم و ڕووداوێکی مێژووی ناکەن. بە بڕوای من، ڕۆماننووس بۆ ئەوەی نەکەوتایە ئەو هەڵانەوە، دەکرا سوود لە زمانی شیعری کلاسیکی کوردی وەرگرێت و تێکهەڵکێشیەک لە نێوان زمانی ئەو کات و ئێستا دروست بکات. هەر یەک لە نالی و حاجی قادر، هاوسەردەمی میرنشینەکە بوونە، کەچی زمانی شیعرە کانییان، تەژییە لە وشە و دەربڕینی عەرەبی و تورکی و فارسی، نەک زمانێکی کوردییانەی پەتی وەک ئەوەی لەو ڕۆمانەدا، لە سەر دەمی میر و دارودەستەکەی گوێبیستی دەبین. لەلایەکی دیکەوە، دەکرێ بپرسین، ئەگەر پاشای گەورە، هێندە کوردییانە بیری کردۆتەوە و دیدگایەکی هێندە نەتەوەیانەی هەبووە، بۆچی بە زمانی عەرەبی لە سەر لوولەی تۆپەکانی نووسیوە؟ دەبێت ئەوە بزانین، هەرگیز دەرفەتێک بۆ بیرکردنەوەی نەتەوەیانە، لە ژێر سایەی دەسەڵاتێکی ئایینی نییە، بە تایبەتیش ئەگەر ئەو دەسەڵاتە، کار بە بنەماکانی خەلافەتی ئیسلامی و سوڵتان و خەلیفەکانەوە بکات و فەتوای مەلایەکی ناپاک، بتوانێت سەرلە بەری دەسەڵات هەڵبگێڕێتەوە. ئیدی ئەو پەسنە مێژوویی و کوردانەی زیاد لە پێویست، ڕۆماننووس داویەتییە پاڵ میرنشینی سۆران و پاشای گەورە، لە ڕاستیدا لە خەیاڵ دەچێت، نەک باسکردنی سەردەمی مێژوویی میرێک، کە کەسە هەرە نزیکەکانی لە پێناو دەسەڵاتی تاکڕەویانەی خۆی کوشتوە. هەڵبەتە زمان ڕەنگدانەوەی بونیادی کۆمەڵایەتییانەی کۆمەڵگەیە، ئیدی زمان بە پێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم پێشدەکەوێت و چەمک و دەستەواژەی کۆن نامێنن وهی نوێ دێنە نێو زمان. با لێرەدا، نموونەیەک باس بکەین، لە کۆمەڵگەی کوردیدا، بە ئێستاشەوە، بە تایبەتی لە ناوچە خێڵەکی و عەشائیرییەکاندا، کاتێ کچێک پەردەی کچێنی لە دەست دەدات، ناگوترێت لە کچێنییان خست، بەڵکو دەگوترێت ( بێ بنیان کردبوو، یان ئاوسیان کردبوو)، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتری زمان و کراونەوەی کۆمەڵایەتییانەی کۆمەڵگە، ئەو وشە زەقە و ناشیرینانە، چیتر لە نێو زمانی کوردیدا، وەک فەرهەنگ بەکار نایەن، بەڵکو دەگوترێت ( لە کچێنییان خست، یان دەستدرێژی کراوەتە سەر) هەردوو دەربڕینەکە، کە بۆ یەک باری بایۆلۆژی کچ بە کاردێن، ئاماژەن لە ڕووی زمانەوە، بۆ دوو قۆناغی ژیاری و کۆمەڵایەتی جیاواز، کە چی لە ڕۆمانی پاشای گەورەدا، ڕۆماننووس درکی بەو جیاوازییە فەرهەنگییانەی زمان نەکردووە. کاتێ ئافرەتێک بە توورەبوونەوە دەچێتە بەردەم پاشا، پێی دەڵێت:( جەنابی پاشا، وامان دەزانی ئەنگۆ ئێمە لە دەست تورکە ستەمکارەکان ڕزگار دەکەن ، بەڵام مخابن لەشکرەکەی جەنابت ، لەوان خراپتر دەجوولێنەوە و هەر دووێنێ دوو جەنگاوەری تۆ، لە کچێنییان خستم. لا 131) دیسانەوە، کاتێ عەلیە کتک، بە هەڵە دەستدرێژی دەکاتە سەر نەسرینە دۆم و وا دەزانێ ژنەکەیەتی و لەگەڵی جووت دەبێت، لە گێڕانەوەی ئەو ڕووداوەشدا، ڕۆماننووس گەلێک هەڵەی کردووە، کە لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە، بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لەو سەردەم ناکەن. چونکە کاتێ چیڕۆکەکە بە پاشا دەگات، ئەو سووک و ئاسان بە نەسرینە دۆم دەڵێت:(لە ژێر سایەی دەسەڵاتی مندا ئەوەی بە سەرت هاتووە، قەرەبووت دەکەمەوە، بە پاسەوانەکانی خۆشم دەتنێرمەوە لای دایک و باوکت، نەسرین پێکەنی و عەلییە کتکیش لە خۆشیان شاگەشکە بوو، پاشا گوتی کچم نەسرین تۆ بڕۆ عەلی تۆش بمێنەرەوە ، هێشتا نەسرین لە دەرگا ئاوا نابێ فرمێسکەکانی شادی پاشا، لە بەر پێکەنین جۆگەڵە دەبەستن. لا 113) سەرەتا دەبێ ئەو پرسیارە بکەین، ئەگەر کچێک، پەردەی کچێنی لە دەست دا، سووک و ئاسان دەنێردرێتەوە لای دایک و باوکی و پێدەکەنی؟ مەگەر بە ئێستاشەوە، لە کۆمەڵگەی ئێمە، بەو هەموو کرانەوە و پێشکەوتن و هوشیارییەوە، کاتێ کچێک دەستدرێژی دەکرێت سەر، لە داڵدەدانی ژنانیش، هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەکات؟ ئیدی نازانم چۆن دووسەد ساڵ لەمەو بەر، پاشا قسەیەکی وەها دەکات؟ ئەمە مانای وایە، پاشای گەورە، بچووکترین شارەزایی لە لایەنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی خۆی نەبووە. دواتر کاتێ کچێک ڕووبەڕووی حاڵەتێکی لەو شێوەیە دەبێتەوە پێدەکەنێت؟ یان شۆک دەبێت و دەتۆقێت؟ لەوە سەیرتریش، پاشا بەو ڕووداوە پێدەکەنێت، کە ئەمەش مانای وایە، هیچ باکی بە ئەتککردن و بێ بەهاکردنی ژن لە ژێر سایەی دەسەڵاتەکەی نەبووە. ئەم جۆرە گێڕانەوەیە، وێناکردنی سەردەمێک و کارەکتەرەکان، لە ڕووی مێژوویی و ڕەهەندی مێژووییانەی زمانەوە، هەڵەی گەورەی تێدایە، چونکە هەر ڕووداوێک، ڕەنگدانەوەی باری سەردەمەکەیە و بە پێی کات و شوێن، ئاستی هوشیاریی و ژیری کەسەکان، لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، ئەگەر پاساوی ڕۆماننووس ئەوە بێت کە نەسرین دۆم بووە و دۆمەکانیش بە چاوێکی نزم لە کۆمەڵگەدا سەیر دەکرێن، ئەوا تێگەیشتنێکی هەڵەیە، چونکە دوا جار نەسرینیش هەر مرۆڤە. بە هەمان شێوە، لە بە سەرهاتی سیامەندی برایمە قوت وگوڵخاتردا، ڕۆماننووس گەرچی ڕووداوێکی کۆنی مێژوویی دەگێڕێتەوە، بەڵام بە زمانی دەربڕین ڕووداوەکە گوزارشت لە ئێستا دەکات، چونکە باس لە وە دەکات کە سیامەند پێشتر (نێردەیەکی مەندوب) ناردۆتە لای حەسەن بەگی باوکی گوڵخاتر کە خۆشەویستی بووە، بە بڕوای من، دەبوو ڕۆماننووس لە بری نێردە ( قاسید) بنووسێت، چونکە نێردە، دەربڕینێکی زمانەوانی زۆر سەردەمیانەیە و بە هیچ شێوەیەک گوزارشتێکی مێژوویی نییە، لە کاتێکدا ڕۆماننووس مێژووی دەسەڵاتێک دەگێڕێتەوە.دیسانەوە کاتێ پاشا پرسیار لە سەیدا دەکات کە بۆچی هاوینان هەر لە شەقڵاوە دەبێت و نایەتەوە خەتێ؟ سەیدا لە وەڵامدا دەڵێ (خوێندکارم زۆرن. لا 207) دەبوو بڵێت فەقێم زۆرن، چونکە سەیدا مەلا بووە. هەر لە میانەی خوێنەوەی ڕۆمانەکەدا، لە پەراوێزی گێڕانەوەی ڕوواوەکانەوە، نووسەری ڕۆمانەکە لەگەڵێک شوێن کەوتۆتە هەڵەوە و ساتمەی مێژوویی بردووە، یاخود هەڵەی گوزارشت و دەربڕینی کردووە، کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکییان دەەین:

  • لە لاپەڕە 17ا ڕۆمانووسس نووسیویەتی:_( ڕێک پایزێکی درەنگی ساڵی 1961 بوو، شەوێکییان لەعلیخانی دایکی سمایل بەگ بە دوای باوکمی دانارد وو گوتی سمایل بەگ کەل و پەلی مێژوویی بە نرخی لە پاش بە جێماون، من هەست دەکەم بە هۆی شەڕێکی نوێوە بارودۆخی کورستان تێکدەچێتەوە) دیارە لێرەدا، مەبەست هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولە، بەڵام ئەگەر بە پێی ئەو گێڕانەوەیە بێت، هێشتا بارودۆخەکە تێکنەچووە، ئەمەش هەڵەیە، چونکە بارودۆخی کوردستان، لە سەرەتای پایزێکی زوو تێکچوو، کە ئەویش سەرەتای مانگی ئەیلول بوو، نەک پایزێکی درەنگ وەک ئەوەی ڕۆماننووس دەیڵێت.
  • لا 21 نووسیویەتی:_( تیشکی مانگە شەو لە سەر لوتکەی چیای هەندرێن هەڵدێ) بێگومان مانگەشە و، ڕووناکی هەیە تیشکی نییە، چونکە مانگ ڕۆژ نییە تا تیشکی هەبێت، بۆیە ڕووناکی یان شەوق جوانتر بوو.
  • لا 91 نووسیویەتی:_(چەند دانەیەکم لەبەر گرتنەوە) بە بڕوای من، نووسینەوە جوانترە لە لەبەر گرتنەوە، چونکە ئەوکات ئامێری کۆپیکرنەوە نەبووە.

    • لا 129 نووسیویەتی:(پاشا بەرە بەیان، دکتۆر ڕۆسی بە گەرمییەوە بەرە و بەغدا بەڕێکردەوە) لێرەدا دکتۆر ڕۆس پاشای جێهێشووە، کەچی لە لاپەڕەی دواتر دەنووسێت:(تا دەرەوەی ئۆردوگای لەشکر، پاشا لەگەل دکتۆر ڕۆس چوو) ئەمەش مانای وایە هێشتا ڕۆس نەرۆیشتوە و بەڕێ نەکراوە.

  • لا 151 نووسیویەتی:_( بەندەش پاشای ئەو ویلایەتە بم) بەڵام ویلایەت، والی هەیە نەک پاشا.
  • لا 168 نووسیویەتی:( کابرا لە ناخی خۆشیەوە حەزی دەکرد ئەو نهێنییەی ئەو دەیزانێ بە هەموو خەڵکی ڕابگەیەنێ) لێرەدا مەبەست لە گفتوگۆی نێوان خۆشبەز و ڕێبوارەکەیە کە لە سپیلک دەگەنە یەکتری. کەچی لاپەڕەیەک دواتر دەنووسێت:( لۆت دەگێڕمەوە، بەڵام بە خوای گەورە سوێندت دەدەم کە نابێ لای کەسی باس بکەی) بێگومان ئەمەش دوو گوزارشتکردنی پێچەوانەی یەکترین.
  • لا 212 نووسیویەتی:_( لەو لاپەڕەیەدا، کاتێ عەلییە پووت، ئەنوەر بەگ دەکوژێت، کە پیاوێکی پیس و چەوسێنەرو خراپ بووە، دەڵێت خەنجەرێکم لە دەندەرانی سینگی داو تەمەنی درێژی بۆ ئێوە بە جێهێشت) ئایا کاتێ مرۆڤێکی خراپ دەمرێت، کەس دەڵێت با تەمەنی درێژی بۆ ئەوانیتر بێت؟
  • لا 223 نووسیویەتی:_( لەگەڵ لەشکری جەنابتان چووە بۆ ئامێدی) بەڵام لە ڕۆمانەکەدا، پاشا چووە بۆ ئاکرێ نەک ئامێدی!
  • لا 255 نووسیویەتی:_( لە نزیکترین گەڕەکەکانی وەرتێ و نزیکترین گوندەکانی شاورێ) نووسەری ڕۆمانەکە، جیاوازی لە نێوان وەرتێ کۆن و نوێ نەکردووە، چونکە کێ دەڵێت وەرتێی کۆنی سەردەمی میرنشینی سۆران، گەڕەکی هەبووە؟ مەبەست لە گەڕەکە، بە مانا مۆدێرنەکەی نەک هەڵدانی ناوی شوێنەکان بە ناوە جوگرافیەکەیان.
    هەڵبەتە، هێشتا زۆر سەرنجم ماون لە بارەی ڕۆمانەکە، وەک ئەوەی ڕۆماننووس زۆر پەسنی ئایینی ئیسلام و سەیداو سەلاحەدینی ئەیوبی دەدات، لە کاتێکدا هەموومان دەزانین کورد بە زەبری شمشێر بووە بە ئیسلام و هاوکات سەلاحەدینی ئەیوبیش، خزمەتی عەرەبەکانی کردووە نەک کورد. هاوکات وێنەیەکی زۆر کۆمێدی و هەمەجیانەی داوەتە پاشا، لە قسەی میللی و خێڵەکی، کەچی بە درێژایی ڕۆمانەکە باس باسی پاشایە. دواجار دەڵێم، میرنشینی سۆران، تەنها ئەو ڕووە جوانەی نییە، کە ڕۆماننووس بە ئارەزووی خۆی دەیەوێت پیشانی بدات، چونکە لە سەردەمی ئەو میرەی کە ئەو زۆر پەسنی داوە، جینۆسایدی ئێزیدیەکان کراوە، کریستانییەکان چەوسێنراونەتەوە، پاشا کەسە هەرە نزیکەکانی خۆی لە پێناو دەسەڵاتی تاکڕەویانە و ویستی شەڕانگێزیانەی خۆی کوشتوون، ئەمە مێژووە نابێ خۆمانی لێ ببوێرین، چونکە مێژوو ئەوەیە کە ڕوویداوە، نەک ئەوەی ئێمە بە ویست و ئارەزووی خۆمان پیشانی دەدەین!

پەراوێز: ڕۆمانی پاشای گەورە، نووسینی : ئارێز عەبدوڵا، ساڵی چاپ 2022.

*ئەم بابەتە لە دوایین ژمارەی گۆڤاری دیوان، ژمارە بیست شوباتی 2023 بڵاوکراوەتەوە.




بۆچی (داهێنان، یاخیبوون و ژن)؟.. نە‌وال ئەلسە‌عداوی.. وە‌رگێڕان/ رۆزا حە‌مەساڵح

ئەم سێ وشەیە؛ داهێنان، یاخیبوون و ژن، لای زۆرێک لە پیاوانی جیهان، نەک بە تەنها پیاوانی عەرەب، بگرە لای هەندێك لە ژنانیش دەبێتە هۆی توڕەبوون یان لانی کەم دڵەڕاوکێی، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی سیستەمی کۆیلایەتییەوە، ئەم سێ وشەیە پەیوەست کراوە بە ئەهریمەنەوە، کە هۆکاری سەرپێچی و یاخیبوون و هاندانی ژنانە بۆ گوناهکردن، یان وەرگرتنی مەعریفە.
پەیوەندییەک لە نێوان داهێنان و زانین (گوناهکردن)دا هەیە، یاخود هۆشیاريی بوون بەو نادادپەروەريی و ئەو جیاکارییەی لە نێوان مرۆڤەکاندا دەگوزەرێت. نەزانین فەزیڵەت بوو (ئێستاش هەروایە)، لێرەوە پەیوەندیی نێوان یاخیبوون و داهێنان و هۆشیاريی دێتە ئاراوە. یەکەم داهێنەر و یەکەم یاخیبوو لە مێژوودا ژن بوو، چونکە لە یاخیبوون و بەدەستهێنانی زانیندا، پێش پیاوە‌كە‌ی كە‌وت، ئەگەر داهێنان و یاخیبوونی ژن نەبووایە، مرۆڤ و مرۆڤایەتی بوونی نەدەبوو.
ئەگەر لە سەرەتاوە داهێنان و یاخیبوونی ژنان نەبووایە، ئێمە نەدەبووین و نەدەهاتینە بوون، کەواتە بۆچی ئەم سێ وشەیە، ئەم هەموو ناڕەزایەتی و توڕەیی و دڵەڕاوکێیەی لێدەکەوێتەوە، کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە و لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوە سیاسییە ئایینییە “فەندەمێنتاڵەکان”، ئیتر چ ئیسلامی بێت، یان مەسیحی، یان جوولەکە، یان هیندۆسی، یان بودایی ….هتد، تا دێت زیاتر دەبێت.
شتێکی سروشتییە، کە ئەو سیستمەی سیاسییەی لەسەر بنەمای هێز وەستاوە، نەك دادپەروەريی، پشت بە هێزێکی غەیبی ببەستێت، و “ئایین” وەك چەكێك لە دژی ژن و پیاوی کۆیلە بەكاربهێنێت، هەروەها کارێکی سروشتیشە، کە پیاوان و ژنانی چەوساوە، “ئایین” وەک چەکێک لە دژی حوکمڕانانی دەوڵەت، یان خێزان بەکاربهێنن، ئیتر بەپێی تێگەیشتنی هەر یەکێکیان بۆ مانای ئایین.

ئه‌مه‌ ئه‌و ململانێیه،‌ که‌ تاکو ئه‌مڕۆ تێیدا ده‌ژین، ململانێیه‌ک هێندەی کۆیلایەتیى کۆنە، ململانێیه‌کی مۆدێرنیشە، که‌ له‌گه‌ڵ گەشەسەندنی سیسته‌می سیاسی و ئابوری و کلتوری و میدیا، گه‌شه‌ده‌کات.

١/ وێرانکردنی عەقڵ:

سەردەمی مۆدێرن و سەردەمی پاش مۆدێرن بە پێشکەوتنی کەرەستەکانی ڕاگەیاندن و هۆکارەکانی پەیوەندی جیادەکرێتەوە، کە بە سەردەمی زانیاريی ناودەبرێت، لەم سەردەمەدا چەکی ڕاگەیاندن زۆر مەترسیدارترە لە چەکی سەربازيی. چونکە وێرانکردنی عەقڵ، یان هۆشیاريی ساختە زۆر مەترسیدارترە لە وێرانکردنی باڵەخانە و دام و دەزگاکان. وێرانکردنی عەقڵ وا لە مرۆڤ دەکات (ژن بێت، یان پیاو) لە هاوڕێی خۆی بدات لە بری ئەوەی لە دوژمن بدات، میللەت لە رێگای ڕاگەیاندنەوە چەواشەدەکرێت بەوەی کە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی بووەستێتەوە.

وێرانكردنی عەقڵ وا لە ژن دەکات کە باوەر بە بیری کۆیلایەتی بهێنێت، دەکرێت بە ئامرازێک بە دەست پیاوێکەوە یاخود هاوسەرەکەی، لێیبدات و سوکایەتی پێبکات و لە کارەکردندا لە ناو ماڵ و لە دەرەوەی ماڵیش وەک کۆیلە لێیبڕوانرێت، لەژێر ناوی ئایین و کولتور و ناسنامە و ناسیۆنالیزم و نیشتمانپەروەريی … هتد.

سروشتی مرۆڤ وایە ئیدی (ژن بێت، یان پیاو) یاخیببێت و دژی یاساکانی نادادپەروەريی ڕاپەڕێت، بەڵام وێرانکردنی عەقڵ وا لە زۆرێک لە ژنان دەکات، کە قبوڵی ئەو ستەمانە بکەن کە لێیان دەکرێت، وەک ئەوەی یاسایەکی خودایی، یان سروشتی بێت، کە لەگەڵ سروشتی ژنانەدا ڕێکبکەوێت، هەر بۆیە بە پێی ئەو یاسایە ژن نابێت شۆرش بکات، یاخود یاخی ببێت، هەندێ جاریش دەبێت گۆێڕایەڵی دۆخی ژیانی بێت و ستەم و لێدانیش قبوڵبکات، و تەنانەت ئەگەرلەو پێناوەشدا مردبێت نابێت بەرگريی لە خۆی بکات.

چەند ڕۆژێک، یان هەفتەیەک لەمەوبەر لێرە لە قاهیرە، دوو کچ لە بیستەکانی تەمەنیاندا خۆیان کوشت، ئەو دوو کچە گیانی خۆیان کردە قوربانی ئەو بیرۆکانەی، کە بەتەواوی عەقڵییەتیانی وێرانکردبوو، گوایە دەموچاوی ژن عەورەتە و دەبێت بە نیقاب داپۆشرێت، هەروەها گوێڕایەڵیی ژن بۆ پیاو ئەرکێکی ئایینییە، تەنانەت گەر ئەوە پاڵنەرێکیش بێت بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت.

کاتێک ژن دەبێتە دژی خۆی، ئێمە دەبێت چی بکەین؟ ئەمە یەکێکە لەو کارە سەختە گرنگانەی کە ڕووبەڕووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ژنان لە تەواوی جیهاندا دەبێتەوە، بە تایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا، نەک لەبەر ئەوەی لە ناو ئایینی ئیسلامدا ژنان زیاتر دەچەوسێنەوە، یان ئایینێکە دیموکراسیی تێیدا کەمە، یاخود لە چاو ئایینەکانی تردا زیاتر بێتوانایە لە گەشەکردن، وەک ئەوەی هەندێک لە بیرمەندانی ئەوروپی و ئەمریکی بانگەشەی دەکەن؛ بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە کە وڵاتە عەرەبییەکانمان بۆ چەندین سەدە کەوتنە ژێر هەژموونی کۆلۆنیالیزمی دەرەکی و ستەمکارە ناوخۆیەکانیانەوە، ئەمەش وای کرد کە ئەو پەرەسەندنە سروشتییە سیاسيی و ئابووريی و کۆمەڵایەتيی و کولتورییەی تێکبدات، کە لە وڵاتانی دیکەدا ڕوودەدات. ئەمڕۆ وڵاتە عەرەبییەکانمان بەدەست داگیرکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە عێراق و فەلەستین دەناڵێنن، هەروەها شەڕی دڕندەیی ئابووریی جیهانگیریی سەرمایەداری، کە بە ڕەهایی زۆرینەی ژنان و پیاوان و گەنجانی وڵاتەکانمانیان کردووە بە پەیکەرێکی بێڕۆح، کە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، هیچ هیوایەکیان بە ژیان نەماوە جگە لە کۆچکردن بەدوای کار و بژێوی ژیان، یان هەڵهاتن لە دەسەت سیستەمە دیکتاتۆریەکان.

٢/ فراوانبوونی چەمکی داهێنان:

داهێنان هەموو لایەنەکانی ژیان دەگرێتەوە، ژیانی سیاسيی و کۆمەڵایەتيی و کەلتوريی و ئاینيی. بزووتنەوەکانی ژنان لە جیهان و لە وڵاتانی ئێمەدا، تا ڕادەیەک گەشەیانکردووە تاوەکو لەگەڵ گۆڕانکارییە نوێیەکاندا هاوسەنگبن، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنوور و کۆتوبەندانەی کە لە ڕابردوودا ھاوە‌ڵیان بوون.

بزووتنەوەکانی ژنان چیتر بە‌ تەنها لە ژناندا قەتیسنەبوون، بەڵکو پیاوانیشی لە خۆگرتووە،‌ کە شەڕی هەمان سیستەمی چینایەتیی پیاوسالاری و بزووتنەوە سیاسییەکانی دیکەش دەکەن و بەرهەڵستی شەڕ و جیهانگیرین، ژنان لە هەموو بوارەکانی داهێنانی هزری و فەلسەفی و بە بواری ئایینیشەوە ڕۆڵی خۆیان ھە‌بووە‌، لێکدانەوەی ئایینی بۆ ئایەتەکان چیتر بە تەنها لە ناو پیاواندا قەتیس نییە، بە‌ڵكو ژنانیش ھاتوونە‌تە‌ ناو ئە‌م بوارە و داهێنانێکی نوێی هزريی لە لێکدانەوەی تەورات و ئینجیل و قورئان و کتێبە ئایینیەکانی دیکەدا هێناوەتە ئاراوە، پشت بە جەوهەری ئایین یان ڕۆحی دەق دە‌بەستن ، دە‌قە‌كان دە‌گێڕنە‌وە‌ بۆ کات و شوێنی خۆی و شیکردنەوە‌ بۆ هۆکارەکانی دابە‌زینی ئایە‌تە‌كان و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندييه گۆراوە‌كان بەسەر دەقە جێگیرەکاندا دە‌كە‌ن.

ژن بواری هزری تیۆريی تێپەڕاند بۆ بواری پراکتیک و کردار، ئەو توانی پێگەی خۆی لە ناو کڵێسادا داگیربكات، کە لە‌ رابردوودا تەنیا بۆ پیاوان سنوورداربوو، خۆ ڕەنگە بەم زوانەش گوێبیستی ئەوە بین، کە ژنێک پێگەی پاپا لە ڤاتیکان داگیربکات. ھە‌روە‌ھا ژنی موسڵمانیش توانیوێتی ڕۆڵی ئیمام ببینێت‌، خۆ ڕەنگە بەم نزیكانە‌ گوێبیستی ئەوەش بینن کە ژنێک پۆستی شێخی ئەزهەر وە‌ربگرێت، کە ئە‌مە‌ش دە‌كرێت بە هەڵبژاردن بێت، نەک بە دامە‌زراندن.

هەروەها ژنان توانیویانە‌ بڕۆنە‌ ناو گۆڕە‌بانی سیاسەتەوە و خۆیان بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەت کاندیدکردووە‌، ئەم هەوڵانەش وای كردووە كە‌ مشتومڕ لەسەر تواناکانی ژنان درووستبكات کە پێشوتر بە تەنها بۆ پیاوان بە ڕەوا بینراوە، ئەمە‌ لە ئێران و جەزائیر و میسر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامیش ڕوویداوە‌.

كارە‌كە‌ لە‌وە‌دا نییە‌ كە‌ ژن بێت یان پیاو، ئە‌وە‌ش بەس نییە كە‌ دە‌بێت مرۆڤ ژن بێت، بۆ ئە‌وە‌ی حاکمێکی دادپەروەربێت، نموونەی ژنان هەن كە‌ وەک مارگریت تاچەر یان کۆندۆلیزا رایس و نموونە‌ی دیكە‌ش کە بە‌ جە‌ستە‌ ژنن، بەڵام عەقڵێت و بیرکردنەوەیان جیاوازییەکی ئە‌وتۆی نییە‌ لەگەڵ عەقڵی جۆرج بۆش و دۆناڵد رامسفێڵد و ئە‌وانی تر.

لێرەدا گرنگیی داهێنان لە‌وە‌دایە،‌ کە سەرکەوتووبێت لە لابردنی پە‌ردە‌ لەسەر عەقڵی ژنان و پیاوان، ئەوا عەقڵییەتانەی کە بە هزری چینایەتيی کۆنەپەرستيی پیاوسالاريی وێرانبووە‌، ئیدی چ لە بواری سیاسيی بێت، یان ئابوريی، یان فەرهەنگيی یان ئاینيی و بوارە‌كانی تریشدا.

داهێنان ئە‌و كاتە سە‌ركە‌توو دە‌بێت كە بتوانێت سیستەمی باو و کۆنەپارێز و نۆرم و پرنسیپە کۆنەکانی کۆمەڵگە تێكبشكێنێت، سیستەمێکی نوێی پێشكە‌وتوخواز بهێنێتە ئاراوە كە‌ زیاتر دادپە‌روە‌رانە و ئازادیخوازانە و مرۆڤدۆستانە بێت.

بەڵام هەمیشە قۆناغێک لە نێوان ھە‌ردوو سیستمە‌ی کۆن و نوێدا بوونی هەیە، قۆناغێکی گواستنەوەی پێویست، پشێويی، یاخیبوون، یان ئاژاوە لەخۆدەگرێت، ئەمەش ماوەیەکی کورتخایەنە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ و گومان لە ناخی زۆرینەی مرۆڤەکاندا دەخولقێنێت، جگە لە ژن و پیاوە داهێنەرەکان.

ھێشتا وشەی یاخیبوون، یان ئاژاوەنانەوە وشەیەکی نێگەتیفانەیە، زۆرجار دەیبەسنەوە بە حاڵەتی شێتی، وەک چۆن داهێنان بەستراوەتەوە بە شێتییەوە، بە تایبەت لە دۆخی ژناندا؛ من لەو کاتەوەی دەستم بە پێنووسەوە گرتووە و دەنووسم لە دژی ئە‌و زوڵم و ستە‌مانە‌ی كە‌ لە‌ ژنان دە‌كرێت، بە كە‌سێكی شێت تۆمەتبار دەکرێم. چەند رۆژێك لەمەوبەر لە ناو پەرلەمانی میسردا یەكێك لە پیاوەكانی دە‌سە‌ڵات تەنیا لە‌ بە‌ر خۆكاندید كردنم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بە شێت وەسفیكردم، لە‌ كاتێكدا وەسفی هیچ كام لە پیاوە كاندیدكراوە‌كانی تری بەم شێوەیە نەكرد.
ھە‌نوكە‌ بیردۆزی ئاژاوە بووە‌ بە بەشێک لە زانستی گەردونناسی نوێ، وە‌ عەقڵی مرۆڤ دركی بە‌وە‌ كردووە‌ کە سیستە‌می ناڕێک بەشێکە لە خودی سیستە‌م، وە‌ك چۆن شەو بەشێکە لە ڕۆژ، مردن بەشێکە لە سوڕی ژیان، شێتیش بەشێکە لە عەقڵ و داهێنان.

٣/ دیالەکتیک و پرسیاری نوێ:
لەگەڵ هەر داهێنانێکی نوێدا ململانێیەک لە نێوان کۆن و نوێدا درووستدەبێت، لە نێوان کۆیلایەتی و ڕزگاریيدا، لە نێوان ناداديی و دادپەروەریدا، لە نێوان لۆژیک و نالۆژیکیدا، نوێ سەردەکەوێت و عەقڵ زاڵ دەبێت بەسەر کارە نابەجێکاندا و پرسیاری نوێ و نامۆ دەردەکەون.
قۆناغەکانی ململانێ پێویستن، کارێکی ئەرێنین مادام ململانێکان دەبێتە هۆی دیالۆگ و مشتومڕ نەک هۆی کوشتن و خوێنڕشتن.

لەم دواییانەدا لە میسر مشتومڕ لە دەوری ئەو پرسیارەدا درووستبوو: ئایا دروستە ژن ببێتە سەرۆکی دەوڵەت؟ وەک هەمیشە پێشەواکانی ئاین دابەش بوون؛ شێخی ئەزهەر (دکتۆر: محەمەد سەید تەنتاويی) ڕایگەیاند: کە دروستە ئافرەت لە ئیسلامدا پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وەربگرێت، لە کاتێکدا بەرێزی موفتی (دکتۆر. عەلی جومعە) ڕایگەیاند: کە ئیسلام بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ژنان نادات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک دەوڵەت، کاتێک لێیان پرسی: بۆچی؟ گووتی: بەهۆی سروشتی فیزیۆلۆژی ژنەوە، ئەوی لە کاتی سوڕی مانگانەدا پێوەی دەناڵێت!

ڕەنگە مامۆستای موفتی نەڕۆیشتبێتە گوندەکەی من، یان بۆهیچ گوندێکی دیکەی میسر، تا بزانێت سوڕی مانگانە لە خۆرهەڵاتن تا خۆرئاوابوون ڕێگری لە کارکردنی ژنانی جوتیار ناکات، بەڵکو ژنی جوتیار لە کاتی کارکردندا منداڵەکەی لەناو کێڵگەدا دەبێت، بە تەور ناوکەداوی منداڵەکە دەبڕێت، وێڵاشەکەی لە زەوێکەدا دەنێژێت، کۆرپەکەی دەخاتە ناو سەبەتەکەی سەر سەریەوە و لەسەر پێی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، تاوەکو ژەمی ئێوارە بۆ خێزانەکەی درووستبکات.

پرسیارێکی تر هاتە ئاراوە: ئایا درووستە ئافرەت بەرنوێژی (ئیمام) نوێژکەرەکان لە مزگەوتدا بکات؟ هەروەها لێرەشدا بۆچوونەکان دابەشبوون؛ زۆربەی پیاوەکان دژایەتیانکرد، هەروەها هەندێک لە ژنانیش، لەوانە دکتۆر سوعاد ساڵح، ڕاگری کۆلێژی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی ئەزهەر، گووتی: مەرجەکانی بەرنوێژیکردن لە ئیسلامدا بریتین لە عەقڵ و باڵغبوون و پیاوێتی؛ بۆیە درووست نییە ئافرەت بەرنوێژی بکات. بۆچی؟ چونکە جەستەی ژن لە کاتی کڕنۆش و سوجدە بردن لەبەردەم پیاواندا ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە پیاوان بوروژێن و کاری خراپەبکەن.
ئەم لۆژیکە لە سەر بیرۆکەی باڵاپۆشکردنی ژنان بۆ دوورکەوتنەوەیان لە فیتنە و خراپەکاریش دەگونجێت، وەک ئەوەی ڕەوشتی پیاوان ئەوەندە ناسک بێت کاتێک چاویان دەکەوێتە سەر دەموچاوی ژنێک، یان جووڵەی جەستەی ژنێک لەکاتی کرنوش بردندا توشی هەڵە دەبن. کەواته لێرەدا گرفتەکە لە ژنەکەدا نییە، بەڵکو ڕەوەشتی ناسکی پیاوانە، کە جنس و شەهوەت سەرقاڵی کردون تەنانەت لە کاتێکدا کە لە نوێژدان و لە بەردەم خودادا کرنوشدەبەن. هەر بۆیە وا باشترە چاکسازيی لە ڕەوشتی پیاواندا بکرێت، نەک ژنان دابڕێنن و لە پشتی پەردەوە بیانشارنەوە، یان ڕێگری کارکردنیان لێبگیرێت ئیدی لە هەر بوارێکدا بێت.

بەڵام سیستەمی کۆیلایەتی (چینی باوک سالاريی) لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ئەمڕۆ، خراپەکاری ئەخلاقی و جیاکاری جێندەری بەرهەم هێناوە؛ پیاو مافی خۆیەتی لە دەرەوەی هاوسەرگیری هەموو ئارەزووە سێکسییەکانی و ڕابواردنە زۆرەکانی جێبەجێبکات، بەبێ ئەوەی لە ڕوی یاسایی و ئایینی و نەریتییەوە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.
لێرەدا دەمەوێت باس لە ڕوداوێک بکەم کە لە ژیانی گەنجێکی میسریدا ڕویداوە، ئەو لە بواری هونەردا کاردەکات (ئەحمەد ئەلفیشاوی)، ئەو گەنجە ئامادە نەبوو کچەکەی بخاتە سەر ناوی خۆی، سەرەڕای دانپێدانانی بە پەیوەندی سێکسی نێوان خۆی و دایکی کچەکەی ئەندازیار (خاتوو هیند ئەلحناوی)، ئەو گەنجە سەرەڕای پێشێلکردنی بنەما بنەڕەتیەکانی ڕەوشت و چاکە، پەنای بۆ یاسا و شەریعەت و داب و نەریت برد.
هەزاران ژن لە وڵاتی ئێمەدا هەن، هەزاران منداڵیش کە بوون بە قوربانی خراپەکاريی ئەخلاقی پیاوان، ئەم جیابوونەوەی نێوان دەسەڵاتی پیاوسالاريی و بەرپرسیارێتييە، ئەم بۆشایە مەترسیدارە لە سیستەمی کۆیلایەتیدا کە تاوەکو ئەمڕۆش زاڵە، بە تایبەت لە ناو خێزانی پیاوسالاردا؛ کە تەنیا ناوی باوک تێیدا خاوەن شەرەف و ڕێز و کەرامەتە، لە کاتێکدا ناوی دایک هیچ شەرەف و ڕێز و کەرامەتێکی نییە. زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەم کێشەیە دەربازبوون و منداڵ تێیدا مافی خۆیەتی ناوی دایکی هەڵبگرێت و هەمان ڕێز و شەرەفی لێبگیرێت وەک هەر منداڵێکی تر.

(٤) یاسای خێزانی باوکسالاريی
لە وڵاتی ئێمەدا یاسای خێزانی باوکسالاريی هەر وەک یاسایەکی کۆیلایەتی دەمێنێتەوە، تاوانبار لە”پیاو” ئازاد دەکات چونکە بەهێزترینە، سزای قوربانییەکان لە “منداڵ و ژن” دەدات چونکە لاوازترینن.
بزووتنەوەکانی ژنان لە وڵاتی ئێمەدا لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە تا ئەمڕۆکە شەڕی ئەم یاسایەیان کردووە، سەرەڕای ئەو هەموارکردنە کەمانەی کە لە دەیەکانی ڕابردوودا ڕوویانداوە، بەڵام کرۆکی یاساکە هێشتا هەر کۆیلایەتییە، لەگەڵ بنەماکانی ڕەوشت و دادپەروەریدا ناگونجێت، پیاوێکی پیر لە حەفتاکان یان هەشتاکانی تەمەنیدا دەتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکە بکات و بە پارە لە بازاڕەکانی هاوسەرگیریدا بیکڕێت (بەپێی ئەو کاریکاتێرەی کە لە ڕۆژنامەی ئەلئەهرامدا لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە، کە تێیدا وێنای دوو پیاوی پیر دەخاتە بەر دیدەمان، پارەی پلەبەرزبوونەوەی موچەیان لە ١٥٪ وەرگرتووە، یەکەم بیرۆکەیەک کە بە خەیاڵایاندا هاتووە ئەوەیە کە هاوسەرگیريی لە گەڵ ژنێکی دیکە بکەن).

لە گەشتێکمدا بۆ وڵاتی جەزائیر، بۆم دەرکەوت کە بزووتنەوەی ژنانی جەزائیر بەم دوایيە سەرکەوتوو بووە لە هەموارکردنەوەی پانزە مادە لە یاسای خێزانی، سەرەڕای ناڕەزایەتی ڕەوتە ئیسلامییە فەندەمێنتاڵەکان، گرنگترینی ئەم هەموارکردنانە ئەوەیە کە مێرد مافی ڕەهای نەبیت بۆ جیابوونەوە و فرەژنی، چیتر ئەو مافەی نییە بچێتە دادگا و ئەم کارە بکات وەک چۆن هاوسەرەکەی ئەو مافەی نییە، هەروەها مێرد یان باوک چیتر سەرۆکی خێزان نییە، بەڵکو ئەندامانی خێزان بە پێی لێهاتوویی و ڕەوایی سەرۆک خێزانی خۆیان هەڵدەبژێرن ( ئیدی باوک بێت، یان دایک) نەک بەپێی ڕەگەز. ئەم دەستکاریکردنە زۆر گرنگە، چونکە بنا‌‌‌‌غەکانی دیموکراسی سەرەتایی لە ناو خانەی کۆمەڵایەتیدا خێزانە، دیموکراسی ڕاستەقینە ڕەفتارێکی مرۆڤە لە دایکبوونییەوە تاوەکو مردن ، تەنیا بڕیارێک نییە کە لە لایەن پەرلەمان یان سەرۆک دەربچێت، دیموکراسی تەنیا چوون بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان یان سەرۆک نییە، بەڵکو ئەوەیە مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە بتوانێت بە پراکتیزەکردن لە هەڵبژاردنەکانیدا ئازادبێت.

بزووتنەوەی ژنان لە میسر نەیتوانی شتێکی هاوشێوەی ئەو کارانە بەدەستبهێنێت کە بزووتنەوەی ژنانی جەزائیر بەدەستیان هێناوە؛ ژنانی جەزائیر شەڕی دژی کۆلۆنیالیزمی فەرەنسایان کرد، لە خۆپیشاندانەکاندا دژی ڕەوتی ئایینی تیرۆریستی ڕژانە سەر شەقامەکان، ڕوبەڕوی مەرگ و سوتاندن و سەربڕین بوونەوە، بەڵام ئازایانە و بوێرانە بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان و درێژەدان بە داهێنانەکان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوریدا؛ داهێنان بە بێ ئازایەتی نایەتە ئاراوە، ئەو بە خوێن و جەستەی خۆی باجی داهێنانی داوە؛ چونکە داهێنان باجی دەوێت، زۆر جار باجی گەورەشی دەوێت.
یاسای خێزانی باوکسالاری لە وڵاتانی عەرەبی ئێمەدا ئەو کۆڵەکەیە یان ئەو بڕبڕەی پشتەیە کە سیستەمی چینی باوکسالاريی جەختی لە سەر دەکات و دەمێنێتەوە، کە بە یەکسانی خەفەت بە ژنان و هەژاران دەدات، وە لە دەسەڵاتە ستەمکارە ناوخۆیەکان و هێزی کۆلۆنیالیزمی نێودەوڵەتیدا بەرجەستە بووە.

(٥) ئازادکردنی تاوانبار
لێرەدا ئەو بەرهەڵستييه بەهێزەی کە بەرامبەر هەر گۆڕانکارییەک لەم یاسایەدا ڕوودەدات، بە تایبەت لەلایەن ڕەوتە سیاسییە ئایينیە فەندەمێنتاڵەکانەوە؛ زۆرجار ئایینەکان خزمەت بە سیاسەت دەکەن، سیاسەتیش لە سەردەمی کۆیلایەتییەوە هەمیشە ئاغای بەهێز لە سەر حەق دەبینێت ئەگەر هەڵەش بکات. وەک چۆن تاوانبار لە ناو خێزانە بچوکە باوکسالارەکاندا ئازاد دەکرێت، بە هەمان شێوە تاوانبار لە ناو شانۆی سیاسی نێودەوڵەتیدا ئازاد دەکرێت.
ئایا جۆرج بوش یان ئیرێڵ شارۆن لەسەر تاوانەکانی جەنگ لە عێراق و فەلەستین و ئەفغانستان و چەندان وڵاتی دیکە دادگایی کران؟! جۆرج بوش (وەک فەرمانڕەواکانی دیکە) هێزی خۆی لە ڕەوتە فەندەمێنتاڵەکانی مەسیحی، جوولەکە، ئیسلامی و ڕەوتەکانی دیکەوە وەردەگرێت، بەرنامە سیاسییەکەی لەسەر بنەمای ئەوەیە کە ناوی دەنێت پاراستنی فێرکاریەکانی کڵێسا بە مەبەستی پاراستنی بەها و نەریتە خێزانییەکان.
لێرەوە لێکچوونی نێوان بەرنامەکانی جۆرج بۆش و ئوسامە بن لادن و دەسەڵاتی تاڵیبان و قاعیدە و هێزە ئایینیە سیاسیەکانی دیکە دەردەکەوێت کە لەگەڵ سەرهەڵدانی هێزەکانی سەرمایەداری و جیهانگیری نوێدا پێشکەوت. هەردووکیان (جۆرج بوش و بن لادن) دوو دیوی یەک دراون، سەرەڕای جیاوازی زمان و ئایین و نەتەوە.

(٦) بەرەو هاوپشتیی جیهانی و شوناسی مرۆڤبوون

ئەوەی هیوا و گەشبینیمان پێدەبەخشێت، سەرەڕای ئەو دابڕانەی کە تێیدا دەژین لە هەموو بوارەکاندا، بریتییە لەم هاوپشتییە جیهانیەی نێوان گەلان، ژن و پیاو، باکوور و باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بەبێ گوێدانە جیاوازیەکان. هەروەها ئەم داهێنانە سیاسی و هزرییانەی ژن و پیاو لە سەرجەم پسپۆڕی و ئاراستەکاندا، ئەم بەرزڕاگرتنەی هاوپشتی و ئەو فاکتەرانەی کە گەلانی جیهان و ژن و پیاو و گەنجان کۆدەکاتەوە، بەبێ گوێدانە ڕەنگ و ڕەگەز و ئایین و چین و نەتەوە و ڕەگەزنامە… هتد.

بزووتنەوەی جەماوەری جیهانی دژ بە جەنگ و جیهانگیری سودی لە بزووتنەوەکانی ژنان وەرگرتووە، وە لە هزری ژنان کە پێشینەیان هەبووە لە چارەسەرکردنی ئەو جیاکاریە بۆماوانەی کە لە کۆیلایەتییەوە ماونەتەوە، جیاکاری نێوان ژیانی گشتی و ژیانی تایبەتی ناو خێزانی هەڵوەشاندەوە، هەروەها لە نێوان داهێنەرە فەلسەفييەکانی بواری بیرکردنەوە و تيۆریدا و داهێنەرە جەستەیەکانی بواری سەما و ڕیتم و مۆسیقا و گۆرانی و پەیکەرسازی و نیگارکێشانیش.
پاشان هەڵوەشاندنەوەی جیاکاریی نێوان کاری هونەريی و ئەدەبيی، لە نێوان کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە نێوان خەباتی ناوخۆیی و خەباتی جیهانیدا، لە نێوان فۆرم و جەوهەرەکەی، لە نێوان سوبێکت و ئۆبێکتدا، لە نێوان ڕۆح و جەستەدا، لە نێوان خودی تاک و خودی بە کۆمەڵ، لە نێوان ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا، و لە نێوان ئیگۆ و ئەوی دیکەدا.

چیتر نووسینی داهێنەرانە، مۆسیقا، یان سەما بەس قسە نییە، بەڵکو کرداری لەگەڵدایە، بەڵکو دیواری نێوان گفتار و کردار، تیۆر و پراکتیکی هەڵوەشاندەوە. بزووتنەوەی سیاسی ژنان لە توانایدایە بە ڕووی بزوتنەوەکانی تردا بکرێتەوە، فرەلایەنی ببێتە بنەما نەک تاکلایەنی و گۆشەگیری لە سەر خود، ڕێکخراوەکە ئاسۆیی و فراوان بێت، نەک داخراوبێت.

ئەم هاوپشتییە جیهانییە نوێیە لەم هۆڵەدا بەرجەستەبووە، ئەم کۆنفرانسەی کە خەباتی نێوان سەماکارێکی سویدی وخەباتی فەیلەسوفێکی هیندی و مامۆستایەکی زانکۆی عەرەبی و شاعیرێکی ژن لە نەیجیریا و نووسەرێک و دکتۆرێک و توێژەریک و مۆسیقاژەنێک و ڕۆژنامەنووسێک و نیگارکێشێک و پەیکەرتاشێک و ڕۆماننووسێک لە میسر و هۆڵەندا و ئوردن و بەلجیکا و سوریا و عێراق و فەلەستین و لوبنان و کاریبیان و پاکستان و ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و کینیا و باشوری ئەفریقا و ئەمریکای باکور و ئەمریکای لاتین و نەرویج و سۆماڵ و ئەڵمانیا و ئیماراتی عەرەبی و بەحرین و ئیسپانیا و وڵاتانی دیکەی جیهان کە نوێنەرایەتی لێدەکەن، کۆدەکاتەوە. بەشێوەیەک داهێنانی سیاسی لەدژی شەڕ و کۆلۆنیالیزم، لەگەڵ خەبات لەدژی زمانی باوکسالاریی چینایەتی و هۆشیاریی ساختە، یەکدەگرنەوە. لێرەدا؛ دووبەرەکی و جیاوازییە بۆماوەییەکانی نێوان ئایین و نەتەوە و ڕەگەز و ڕەنگەکان و جۆرەکان، نێوان ژنان و پیاوان، دەتوێنەوە و نامێنن.
داهێنانی ژنانە لەم هۆڵەدا؛ جیاکاری ناکات لە نێوان یاخیبوونی سیاسیی گشتی و یاخیبوونی کەسایەتی لە ناو ماڵدا، یاخود لەنێوان بەرەنگاریی لەدژی ستەمی ئابووری و ستەمی سێکسی. داهێنانی ژنانە؛ جەخت لەوە دەکاتەوە کە باشترین ئینتیما بریتییە لە ئینتیما بۆ مرۆڤایەتی و بەهاکانی ئازادی و دادپەروەری و خۆشەویستی و ئاشتی. تاکە شوناسە کە ژن و پیاوە داهێنەرەکانی سەرجەم وڵاتان کۆدەکاتەوە، کە ئێمە خەونی پێوەدەبینین و هەوڵ دەدەین لە داهاتوویەکی نزیک یان دووردا بەدەستی بهێنین.

ــــــــــــــــــــــــ
بەشێک لە پەرتوکی ( لە سەر ژن و ئایین و ڕەوشت) نووسينى د.نە‌وال ئەلسە‌عداوی .




پۆستمۆدێرنه یان هه‌ڵوه‌شاندنی عه‌قڵ و راستی؟!.. سەلام عەبدوڵڵا

!

ئه‌مه‌ی ده‌یخوێننه‌وه‌ بیرو بۆچوونی شاره‌زایان و لێكۆڵه‌ره‌وانان له‌باره‌ی پۆستمۆدێرنه. ده‌مێكه‌ ده‌بوو ئه‌م بۆچوونانه‌ بڵاوبكه‌مه‌وه، به‌ڵام سه‌رقاڵبوون به‌ پڕۆژه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی، دووری خستمه‌وه‌‌.
پاش ده‌ركه‌وتنی ده‌سته‌واژه‌ی(پۆستمۆدێڕن) له‌ساڵی 1979له‌لایه‌ن جان فرانسوا لیوتار له‌ كتێبه‌كه‌ی(دۆخی پاش مۆدێرنێته‌) باسی: 1- هه‌ره‌سی حیكایه‌ته‌ گه‌وره‌كان + ئینكاركردنی راستی بابه‌تییانه + نه‌بوونی راستی‌ گه‌ردونی سه‌ربه‌خۆ.
ئایا چی له‌پشت ئه‌و بۆچوونانه‌ خۆی گه‌مارۆ داوه‌؟
له‌م رۆژانه‌ باسی‌ پۆستمۆدێرن گه‌رمبووه و ته‌نانه‌ت له‌ كۆڕێكدا نووسه‌رێكی چه‌پ وتی (چه‌په‌كان ده‌توانن سوود له‌م ره‌وته‌ وه‌ربگرن)!. ئه‌ م ره‌وته‌ له‌ كوردستان به‌شێوه‌ی ئه‌ده‌ب و هه‌ڵویستی سیاسی سه‌قه‌ت و نه‌زان رۆڵێكی شوومیان بینی، ماوه‌یه‌ك بوون به‌ پشتوپه‌نای گۆڕان و رێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كان و ئێستاش بابه‌تی(جێنده‌ر)یان گه‌رمكردووه‌ كه‌ به‌ بڕیاری حكومه‌ت و په‌ر‌‌له‌مانی پیاوسالاری پۆستمۆدێرن له‌ ساڵی 2010وه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌وسای هه‌رێم(مه‌سعود بارزانی) و سه‌رۆكی په‌رله‌مان (‌د. كه‌مال كه‌ركوكی) ئیمزایان كردووه‌‌.
پۆستمۆدێرن به‌ بۆچوونی ئه‌م فه‌یله‌سوف و زانا و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

  • چۆمسكی: پۆستمۆدێرنه‌ بێمانایه‌، چونكه‌ هیچی بۆ توێژینه‌وه‌ یان زانستی ئه‌زموونگه‌رایی زیادنه‌كردووه‌.
  • فریدری جیمسون(ره‌خنه‌گری لیتراتۆر و بیرمه‌ندی ماركسی): پۆستمۆدێرن لۆژیكی سه‌رمایه‌داری دره‌نكه‌.
  • ریشارد داوكینز هه‌ڵسه‌نگاندنێكی باشی كردووه‌ بۆ قسه‌ بێمانا ره‌سه‌نه‌كانی ئان سۆكال و یان بریكمۆند و ده‌ڵێ: ئه‌وانه رۆشنبیرگه‌لێكی فێڵبازن، هیچیان پێ نیه‌ بۆ وتن، به‌ڵام ئاره‌زوویه‌كی به‌هێزیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی ئه‌كادیمی، سه‌ركه‌وتووبن.
  • له‌ وتاری رێكخراوی komaufau به‌ناو(شیكردنی گوتار یان شۆڕش)هاتووه‌:
    أ- (ئەم هێرشانە بە تایبەتی فێڵبازن، چونکە ئایدۆلۆژیای بنەڕەتی خۆی وەک پێشکەوتنخوازانە نیشاندەدات و لە ڕاستیدا هێرش دەکاتە سەر مارکسیزم. ئەمەش بۆ نموونە بە دڕاندنی پێکهاتەکانی مارکسیزم- فەلسەفە، ئابووریی سیاسی و سۆسیالیزمی زانستی- و بە وردکردنی لایەنە شۆڕشگێڕەکانی مارکسیزم-لینینیزم. ئایدۆلۆژیاکانی بە ئامانجی چەکداماڵینی ڕۆحی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و چینی کرێکاره‌….ئەمڕۆ کاریگەرییەکی باڵادەستی هه‌یه‌….بۆ نموونە لە شێوەی تیۆری جێندەری بۆرژوازی…)
    ب- 2 لە ڕوانگەی فەلسەفیەوە مەترسییەکانی پۆستمۆدێرنیزم لەوەدایە کە هێرش دەکاتە سەر هەموو چەمکێکی جیهانبینییەکی یەکگرتوو، وەک ئەوەی پێشکەش دەکرێت بە ماتریالیزمی دیالکتیکی. بەڵکو بە ڕواڵەت توخمە تاکەکەسییەکان لە مارکسیزمەوە وەردەگرێت کە لە دەرەوەی ناسینەوە دەیشێوێنێت و لەگەڵ بیرۆکەی بۆرژوازی کۆنەپەرستانەی وەک فەلسەفەی فریدریش نیچە کۆیان دەکاتەوە….
    لە ئاستی سیاسیدا گرنگترین تایبەتمەندی و دەرئەنجامەکانی پۆستمۆدێرنیزم لەمڕۆدا ئەمانەی خوارەوەن:
    1- شیکاری ماتریالیستی پەیوەندییەکانی سته‌مكاری و چەوساندنەوە لە سەرمایەداریدا فڕێ دەدرێت. پەیوەندییەکان له‌ نێوان كرێكار و پیاوسالاری و بارودۆخی ستەمکاری تایبەتی وەک ڕەگەزپەرستی لەیەکتر جیاده‌كه‌نه‌وه‌. بەڵکو ئەم پەیوەندیانە بە شێوەیەکی ئایدیالیستی شان بە شانی یەکتر وەک پرسیاری تەنیا ئەخلاقی دەخه‌نە ڕوو.
    2- چەمکە ماتریالیستەکانی کۆمەڵگەی چینایەتی و ئیستغلالکردن بە چەمکی ئایدیالیستی- ئەخلاقی “ئیمتیازات” دەگۆڕن.
    3- چینی کرێکار وەک بابەتێکی شۆڕشگێڕ لە ڕووی دەروونییەوە لەناو دەبه‌ن. خاڵی ئاماژە لە ئایدۆلۆژیا پۆستمۆدێرنەکاندا زۆرجار تەنیا ئەو “کۆمەڵگانە”ن کە لە کەمینە چەوساوەکانی وەک ڕەشپێستەکان،LGBTI و هتد پێکهاتوون، کە بەشە بۆرژوازی و کۆنەپەرستەکان تێیدا بەشدارن.
    ئەو “کۆمەڵگە”یانەی باس دەکرێن زۆرجار بە شێوەیەکی زۆر ئایدیالیستی پێناسە دەکرێن، بۆ نموونە بە وێناکردنی “ڕەشپێستەکان”، “سپیپێستەکان” یان ڕەگەزەکان وەک بنیاتێکی دەروونی یان زمانەوانی.
    4- بەپێی بیرۆکەکانیان، سەرچاوەی گۆڕانی کۆمەڵایەتی تاکەکەسییە نەک بابەتێکی بەکۆمەڵ.
    5- چینی بۆرژوا مه‌ترسیان نیه‌ لە ئایدۆلۆژیای پۆستمۆدێرنه‌، چونكه‌ ڕێگەی پێدەدرێت دەسەڵاته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌. شۆڕشی سۆسیالیستی و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بەزۆری لە ڕوانگەی دژە تۆتالیتاریزمەوە ڕەت دەکه‌نەوە.
    6- ململانێی چینایەتی لادەبرێت و جێگه‌كه‌ی به‌ سیاسەتی ناسنامه‌ ده‌سپێرن، واتە شەڕێکی فەرهەنگی پەرشوبڵاو لەناو سیستەمی سەرمایەداری.
    7- پۆستمۆدێرنیزم وەک هێرشێکی بەرەیی بۆ سەر جیهانبینی زانستی – دوا هەڵوێستی ئایدیۆلۆژیای بۆرژوازیه‌
    8- لیوتارد له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی كه‌نه‌دی له‌ ساڵی 1979 كتێبی((Das postmoderne Wissenله‌ چاپدا.
    9- پۆستمۆدێرن ، ناعه‌قڵانیت و ئیدۆلۆژی به‌ره‌ی لیبڕالیزمی نوێه‌.
    10- ده‌بی هوشیار بین كه‌ لیبڕالیزمی نوێ له‌ سه‌ر ئاستی سێ به‌ره‌و هێرش بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات: 1- به‌ره‌ی ئابووری. 2- به‌ره‌ی ئیدۆلۆژی كه‌ پیشه‌سازی زه‌به‌لاحه‌ و ئامانجی ئه‌مه‌یه‌(أ- جیهانگیری خۆشبه‌ختی بۆ جیهان ده‌هێنێ. ب- ئه‌م پیشه‌سازییه‌ پێویستی به‌ كرێگرته‌یی زانۆك و په‌یمانگه‌كانی توێژینه‌وه‌ و كرێگرته‌یی میدیایی چه‌كدار به‌ زانیاری…. 3- به‌ره‌ی میلیتاریزم.)

هه‌ر چۆن فۆكۆیاما بانگه‌شه‌ی(كۆتایی مێژووی كرد)، ئه‌م ره‌وته‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌(مه‌رگی مۆده‌رنێته‌)یان راگه‌یاند و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی(Baudrillard)‌ له‌ كۆڕێكی ساڵی 1984دا له‌به‌رده‌م گوێگره‌كانی وت (ساڵی 2000 روونادات) – سه‌رچاوه‌:وتاری بیرگت ڤارتمان له‌ گۆڤاری Das argument، ژماره‌ 155، لاپه‌ڕه‌ی 29 له‌ 1986) و پاشان فۆكۆش له‌ كتێبه‌كه‌ی-وشه‌ و شته‌كان- هه‌ستا به‌ راگه‌یاندنی مه‌رگی مرۆڤ و دژایه‌تی زانست!
بۆدیارد له‌ 1978پێشبینی كۆتایی مێژوو ده‌كات و پێی وایه‌ (رووداوی زۆر راسته‌قینه‌یه‌)وه‌ك سه‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی قه‌یراناوی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌یه‌ كه‌ چیتر له‌كۆتاییدا رێگه‌ به‌ دوارۆژ نادات.

له‌ كوردستانیش كۆمه‌ڵێ(نۆ- سه‌ر)یش هه‌ستان به‌ نووسین و بڵاوكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ بیروبۆچوونی(دۆلۆز، لیڤی شتراوس، بۆدیارد، لیوتار، فۆكۆ)كه‌ له‌ نیتشه‌ و هایده‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یان وه‌رگرتووه‌ و به‌عه‌قڵی وێرانیان دوو دنیابینیان ئانێته‌كرد(بیری نیتشه‌ و ماركسیزم) و مه‌عریفه‌ته‌كه‌یان ئه‌مه‌: عه‌قڵ، زانست، ماركسیزم، پێشكه‌وتن شه‌رعه‌تیان له‌ده‌ستداوه‌!
له‌ وتاری(Eine marxistische Kritik der „postmodernen Identitätslinken“ und des identitätspolitischen Antirassismus) ئاماژه‌ ده‌كات بۆ دژایه‌تی پۆستمۆدێرنه‌ بۆ ماركسیزم‌:
ناوزڕاندنی مارکس و ئەنگڵس بە “ڕەگەزپەرستی ناشرین”
مارکسیزم هەموو پرسەکانی ڕەگەزپەرستی و سێکسیزم و تایبەتمەندییە شوناسییەکانی دیکە کە مرۆڤەکان لەسەریان جیاکاری دەکرێن، تەنیا وەک “دژایەتی لاوەکی” لەپاڵ “دژایەتی سەرەکی” نێوان سەرمایە و کرێکاران مامەڵەی لەگەڵ دەکات.

(د) مارکسیزم “ئۆرۆسەنتریکە” و بەمجۆرە لە کۆتاییدا شێوازی بیرکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و کۆلۆنیالیزم بەرهەم دەهێنێتەوە. بە بڕوای مارکس و ئەنگڵس، خەڵکی “باشووری جیهانی” تەنیا وەک قوربانییەکی پاسیڤی ئەو مێژووە دەردەکەون کە ئەوروپییەکان دروستیان کردووە. مارکسیزم بەهۆی یۆرۆسەنتریزمی خۆیەوە، بەها گشتگیرەکانی ڕۆشنگەری دەخاتە سەر هەموو مرۆڤایەتی، لەبری ئەوەی ناسنامە “تایبەتمەندە” کولتوورییە جیاوازەکانی “ژێر ئەلتەرنەکان” لە باشووری جیهانیدا بناسێت. بەم شێوەیە مارکسیزم – ئاخر خۆی تیۆری پیاوە سپی پێستەکانی ئەوروپایە – شێوازی بیرکردنەوەی کۆلۆنیالیزم و باوکایەتی بەرهەم دەهێنێتەوە.[10]
(هـ) ناوزڕاندنی مارکس و ئەنگڵس بە “ڕەگەزپەرستی ناشرین” – بۆ نموونە بەهۆی هەڵبژاردنی وشەکانیانەوە، کە هەندێکجار لە ڕوانگەی ئەمڕۆوە ڕەگەزپەرستانە، یان نوکتەی درشت لە نامەنووسییە تایبەتەکانیاندا – تایبەتمەندییەکی تایبەتی نوێنەری لێکۆڵینەوەکانی دوای کۆلۆنیالیزم نییە ، بەڵام سەر بە دژە کۆمۆنیستەکانی بۆرژوازییە بە گشتی تۆنێکی باش.[11] کەواتە دەبێت هەموو مارکسیزم بە ڕەگەزپەرستی لەکاربخرێت؟
ئه‌م نووسینه‌ ده‌كه‌م به‌م ‌ پرسیاره‌: ئایا چه‌پ له‌ وڵاتی ئێمه‌ چ سوودێك ببینێ له‌م ره‌وته‌؟




خۆشه‌ویستیی له‌ زه‌مانی كۆلێرادا.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا

رۆمانی خۆشه‌ویستیی له‌ زه‌مانی كۆلێرادا، یه‌كێكه‌ له‌ شاكاره‌ جوانه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی جیهان. كاتێك له‌ ئه‌ڵمانیا بووم، به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو بۆچی هێنده‌ گرنگی به‌ گابرێل گارسیا ماركیز و رۆمانی خۆشه‌ویستی له‌ زه‌مانی كۆلێرادا ده‌ده‌ن. منیش زۆر ده‌مێك بوو حه‌زم ده‌كرد بیخوێنمه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌م رۆمانه‌ بۆ چه‌ندین زمانی جیهانی وه‌رگێڕاوه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ 100 رۆمانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌ده‌بیاتی جیهان داده‌نرێت. جگه‌ له‌وه‌ش كراوه‌ته‌ فیلم، كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان.

به‌ سوپاسه‌وه‌ هاوڕێی هێژام محه‌مه‌د كه‌ریم، ساڵی 2016 ئه‌م رۆمانه‌ جوانه‌ی پێشكه‌ش كردم كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی وه‌رگێڕانی بووه‌، یه‌كێكیشه‌ له‌ كاره‌ جوانه‌كانی بواری وه‌رگێڕان. رۆمانه‌كه‌ له‌ 460 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ پێكدێت و ده‌زگای جه‌مال عیرفان چاپی دووه‌می كردووه‌، به‌ كوردییه‌كی جوان وه‌ریگێڕاوه‌. دیاره‌ له‌ هه‌موو جیهاندا لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه‌ كراوه‌، هیچ رۆمان و به‌رهه‌مێكی تری ماركیزیش، هێنده‌ی ئه‌م رۆمانه‌ی قسه‌ی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌.

لێره‌دا پێم خۆشه‌ منیش چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكم له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌ جوانه‌وه‌ بنووسم، به‌و هیوایه‌ی تیشكێك بخه‌مه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م رۆمانه‌ و كه‌مێك زانیاریش پێشكه‌ش به‌و خوێنه‌ره‌ هێژایانه‌ بكه‌م، كه‌ هێشتا نه‌یانخوێندۆته‌وه‌.

ناوه‌ڕۆك
هه‌ر له‌ناوه‌كه‌یه‌وه‌ خوێنه‌ر رووبه‌ڕووی دوو شتی سه‌ره‌كی ده‌بێته‌وه‌. یه‌كه‌میان: خۆشه‌ویستی. دووه‌میان: نه‌خۆشی كۆلێرایه‌. یه‌كه‌میان واته‌” خۆشه‌ویستی” پانتایی گه‌وره‌ی ته‌واوی رۆمانه‌كه‌ داگیرده‌كات. له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌ ئه‌مریكای لاتیندا، چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی جوان و گه‌وره‌ له‌دایك ده‌بێت، له‌كاتێكیشدا تارمایی جه‌نگ و نه‌خۆشی كۆلێرا به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاته‌كانیدا زاڵه‌. لێره‌دا نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بڵێت، كه‌ هێز و توانای خۆشه‌ویستی له‌بن نه‌هاتووه‌ و ده‌توانێت له‌ خراپترین و ناخۆشترین سات و شوێنیشدا، به‌ جوانترین شێوه‌ له‌دایك بێت.

فلۆرینتۆ ئه‌ریزا كوڕێكی هه‌رزه‌كاری هه‌ژاره‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌له‌گراف كار ده‌كات، مه‌لی عیشقی به‌سه‌ر كچۆڵه‌یه‌كی جوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی شاره‌كه‌وه‌ ده‌نیشێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش فێرمینا دازایه‌. ماوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی ئه‌م دوو گه‌نجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام پاشان باوكی نامه‌یه‌كی دڵداری كچه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه‌، ئه‌ویش كه‌سێكی سته‌مكار و تووڕه‌ بووه‌. كاتێك به‌مه‌ ده‌زانێت خوشكه‌كه‌شی سزا ده‌دات، چونكه‌ ئاگادار بووه‌ و ئه‌م راستییه‌ی له‌و شاردۆته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ماڵ ده‌ری ده‌كات. پاشان كچه‌كه‌شی سزا ده‌دات و ده‌یبات بۆ گوندێكی دووره‌ ده‌ست. به‌ڵام فلۆرینتۆ، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ پارێزگاری له‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی ده‌كات و ژن ناهێنێت و چاوه‌ڕێی دڵداره‌كه‌ی ده‌كات. پاش ماوه‌یه‌ك فێرمینا شوو به‌ پزیشكێكی ناودار ده‌كات و ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێت، كوڕ وكچێكی لێ ده‌بێت. پاش چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م پزیشكه‌ ئاشتیانه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین، هه‌تا رۆژێكیان مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر په‌یژه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و ده‌مرێت. له‌ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنه‌كه‌یدا، دووباره‌ فلۆرینتۆی كۆنه‌ خۆشه‌ویستی په‌یدا ده‌بێته‌وه‌ و داوای لێده‌كات كه‌ لاپه‌ڕه‌ كۆنه‌كانی پێشوو هه‌ڵبده‌نه‌وه‌ و ببنه‌ هاوسه‌ری یه‌كتری. فێرمینا له‌و كاته‌دا زۆر تووڕه‌ ده‌بێت، به‌ڵام دواتر كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، له‌ ناخیدا هه‌ست به‌ ژیانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی كۆنه‌كه‌ی ده‌كات و رازی ده‌بێت. لێره‌شدا كچه‌كه‌ی دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ رێگر لێی، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی رازی ده‌بێت. دواجار پێكه‌وه‌ سواری كه‌شتییه‌ك ده‌بن و به‌ناو ده‌ریادا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و دوای 52 ساڵ به‌ یه‌كتری ده‌گه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی سیحری خۆشه‌ویستییه‌وه‌، دژی پیری بجه‌نگن، ئه‌مه‌ش كۆتایی رۆمانه‌كه‌یه‌.

دیاره‌ ئه‌م رۆمانه‌ پڕیه‌تی له‌ دیمه‌نی جوان، كه‌ هه‌ستی مرۆیی تێیدا زاڵه‌ به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویستی. له‌ هه‌مووشی جوانتر شێوازی نووسینه‌كه‌یه‌تی.

شێوازی نووسین

له‌ په‌نا ناوه‌ڕۆكه‌ جوان و سیحر ئامێزه‌كه‌یدا، شێوازی نووسینه‌كه‌ی، خاڵێكی به‌هێز و سه‌رنجراكێشی ئه‌م رۆمانه‌یه‌. نووسه‌ر له‌ رێگه‌ی فلاشباكه‌وه‌، ورده‌ ورده‌ باسی رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه‌ ده‌كات. سه‌ره‌تا له‌ مردنی مێرده‌كه‌ی فێرمیناه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و پاشان یارییه‌كی جوان به‌ زه‌مه‌ن و شوێنه‌كان ده‌كات، له‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كانی رۆمانه‌كه‌وه‌، خوێنه‌ر به‌ رۆمانه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش نووسه‌ر توانایه‌كی ئێجگار سه‌یر و به‌هێزی هه‌بووه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌ خۆش و ناخۆشه‌كانی رۆمانه‌كه‌. له‌م رۆمانه‌شدا میتۆدی ” ماكی ریالیزم= واقیعی سیحرایی” زۆر به‌ جوانی به‌كارهێناوه‌، به‌تایبه‌تی له‌كاتی باسكردنی چیرۆكی خۆشه‌ویستیی فلۆرینتۆ و فێرمیناوه‌. جگه‌ له‌وه‌ش له‌كاتی باسكردنی نه‌خۆشی كۆلێرادا، وه‌كو كامێرامانێكی دیمه‌نه‌ تراژیدییه‌كانی گواستۆته‌وه‌، وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ سه‌یری فیلمێكی دۆكۆمێنتاری ده‌كه‌یت، له‌مه‌شدا نووسه‌ر شێوازی رۆژنامه‌وانی به‌كارهێناوه‌.

خۆشه‌ویستی
وه‌كو پێشتریش وتم، خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه‌، هه‌روه‌ها ده‌شبێته‌ مه‌یدانێكی سه‌ره‌كی بۆ ته‌واوی رۆمانه‌كه‌. لێره‌دا نووسه‌ر ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك په‌یامی گرنگ به‌ خوێنه‌ر بدات. له‌ سه‌ره‌تادا پێمان ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی هیچ سنوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نازانێت، هه‌روه‌ها هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندیش هیچ رۆڵێكیان نییه‌. دواتریش هه‌نگاو به‌ره‌و خاڵێكی گرنگ ده‌بات و باس له‌ ته‌مه‌ن و پیری ده‌كات، دووباره‌ نووسه‌ر پێمان ده‌ڵێت، كه‌ خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندی به‌ پیری و گه‌نجییه‌وه‌ نییه‌، بگره‌ خۆشه‌ویستی توانا و هێزیكی بێسنوور و به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

نووسه‌ر ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی له‌ هه‌موو كاتێك و له‌ هه‌موو جێگایه‌كدا هه‌ر خۆشه‌ویستییه‌ و خۆشه‌ویستی هه‌تا له‌ مه‌رگ نزیك بێته‌وه‌ سه‌قامگیرتر و تۆكمه‌تر ده‌بێت.ل456

پاشان باس له‌ قوربانیدان ده‌كات و له‌زاری فلۆرینتۆوه‌ ده‌ڵێت:
چ شانازییه‌ك له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ مرۆڤ له‌ پێناوی خۆشه‌ویستیدا بمرێت.ل110

لێره‌دا نووسه‌ر پێمان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ خۆشه‌ویستی هه‌ڵگری په‌یامێكی ژیاندۆستییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵگری په‌یامێكی مه‌رگدۆستییشه‌.

كۆلێرا
بابه‌تێكی گرنگی تر مه‌سه‌له‌ی نه‌خۆشی كۆلێرایه‌، له‌ سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ وه‌كو چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژی په‌لاماری كۆمه‌ڵگه‌كانی داوه‌. نووسه‌ر له‌مه‌شدا باسی ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به‌سه‌ر ئه‌مریكای لاتیندا هاتووه‌، ئه‌ویش له‌ ده‌ره‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ نه‌خۆشی كۆلێرایه‌. له‌مه‌دا نووسه‌ر زیاتر وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك ده‌ركه‌وتووه‌، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ كامێرایه‌كی زیندوو، وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ تراژیدیانه‌مان بۆ ده‌گرێت، كه‌ له‌و كاته‌دا به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكای لاتیندا هاتووه‌. نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت كه‌ پێشتر ماركیز كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه‌.

دواتریش ده‌ڵێت:

“له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌فته‌ی سێیه‌مدا، سه‌راپای هه‌یوانی دێری (سانتا كلارا) ی پیرۆز تا قه‌راغی سپیداره‌كان پڕ بوو له‌ گۆڕ و ناچاربوون باخی میوه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌كاربێنن بۆ ناشتنی ته‌رم كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕستانێكی ئاسایی ده‌بوو. له‌وێدا قه‌بره‌كانیان هێنده‌ قووڵ هه‌ڵكه‌ندبوو، مردووه‌كان به‌بێ تابووت به‌ سێ ریز له‌سه‌ریه‌ك بنێژن، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ش نه‌ده‌كرا درێژه‌ی پێبدرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌راغی گۆڕه‌كان وه‌كو ئیسفنجی لێهاتبوو به‌پێ خستنه‌سه‌ری، خوێنی پیس و بۆگه‌نی ده‌ده‌ڵاند. ل147”

له‌مه‌دا نووسه‌ر زیاتر پشتی به‌ میتۆدی سروشتگه‌رایی ئێمیل زۆلا به‌ستووه‌، به‌مشێوه‌یه‌ش توانیویه‌تی دیمه‌نه‌كه‌ پڕاوپڕ بۆ خوێنه‌ر بگوازێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر رۆمانه‌كه‌ی به‌هێز كردووه‌.

پیریی
خاڵێكی گرنگتر، كه‌ نووسه‌ر پانتایی باشی بۆ داناوه‌، په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌ی پیرییه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌مه‌دا نووسه‌ر به‌ پێی سه‌لیقه‌ی خۆی، قسه‌ی له‌باره‌ی پیرییه‌وه‌ كردووه‌.

فلۆرینتۆ هه‌ستی ده‌كرد، پیریی ئه‌و، لافاوێكی پڕ جۆش و خرۆش نییه‌، به‌ڵكو چاڵاوێكی گه‌وره‌یه‌ دڵۆپ دڵۆپ یاده‌وه‌ری لێده‌تكێت و وشكده‌بێت. لێزانیی و زیره‌كی په‌رپووت ده‌بوو، متانه‌ی پێنه‌ده‌كرا، دوای چه‌ندین رۆژ خووڵانه‌وه‌ به‌ ده‌وه‌ری ڤێلای لامانگادا، له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ شێوازه‌كانی سه‌رده‌می گه‌نجی هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و ده‌رگایانه‌ بشكێنن كه‌ پرسه‌ كڵۆمی دابوون. ل393

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ماركیز له‌ كۆتاییی ته‌مه‌نیدا تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بوو، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیش به‌ مانشێتی گه‌وره‌ نووسیبووی” خۆشه‌ویستی له‌زه‌مه‌نی زه‌هایمه‌ردا.”

وه‌زعی سیاسی

نووسه‌ر له‌په‌نا خۆشه‌ویستییدا باسی ژیان سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات و تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاریی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی و جیاوازی چینایه‌تی.

“عه‌ره‌بانه‌كه‌ به‌ناو ره‌شاوی شه‌قامه‌كاندا به‌ خوار و خێچی كه‌وته‌ڕێ، ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ سیساركه‌ كه‌چه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر پاشـاوه‌ی قه‌سابخانه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد، كه‌ ده‌توت نێچیرێكی تازه‌یه‌ و یه‌كه‌م خێزاوی ده‌ریا خستوویه‌تییه‌ كه‌ناره‌وه‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شاری مه‌سئوله‌كانه‌وه‌ كه‌ خانووه‌كانیان له‌ به‌رد دروستكرا بوون، خانووه‌كانی ئێره‌ له‌ پارچه‌ ته‌خته‌ دروستكرا بوون له‌ هه‌ڵچوونی گواوی زێڕابه‌ سه‌ر به‌تاڵه‌كان ده‌یپاراستن كه‌ میراتی ئیسپانییه‌كان بوو. هه‌موو شتێ بۆنی نه‌گبه‌تی لێده‌هات و هه‌موو شوێنێ وه‌كو كاوله‌ ده‌هاته‌ به‌رچاو.ل24

دواتریش ده‌ڵێت

سه‌ڕه‌رای تێپه‌ڕبوونی نیو سه‌ده‌ به‌سه‌ر ژیانی سه‌ربه‌خۆییدا، وڵات هێشتا یه‌ك رۆژ ئاشتی راسته‌قینه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیبوو.ل 99

دوا قسه‌

به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م رۆمانه‌ قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و له‌ جیهانیشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌باره‌وه‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ر توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی فیكریی و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی گرنگ له‌م رۆمانه‌دا كۆبكاته‌وه‌ و به‌شێوازێكی جوانی ئه‌ده‌بیش، پێشكه‌شی خوێنه‌رانی جیهانی بكات.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌ محه‌مه‌د كه‌ریم بكه‌م و هیوای كار و به‌رهه‌می جوانتری بۆ ده‌خوازم.

ئەردەڵان عەبدوڵڵا

سه‌رچاوه‌:
گابریل گارسیا ماركیز. خۆشه‌ویستیی له‌ زه‌مانی كۆلێرادا. له‌ فارسیییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم. چاپی دووه‌م. سلێمانی. 2016.

//www.annajah.net/
//www.almrsal.com/




خوێندنەوەیەک بۆ چیڕۆکی ( خەونی پیاوێکی گەلحۆ )ی دەستۆفسکی.. ناڵە حەسەن

Notes From Ander Ground ) ( کتێبێکی دەستۆفسکی یە ، ئەم کتێبە چەند چیڕۆکێکی لە خۆ گرتووە ، یەکێک لەوانە ( خەونی پیاوێکی گەلحۆ )یە . یان خەونی پیاوێکی گاڵتەجاڕ . چونکە وشەی ( Ridiculous ) بە مانای گەلحۆ دێت و بە مانای گاڵتەجاریش دێت بەڵام ، من بۆ ناونیشانی ئەم چیڕۆکە گەلحۆ بە شیاوتر دەزانم . کاتێک لە خوێندنەوەی چیڕۆکەکان بوومەوە ، چیڕۆکی خەونی پیاوێکی گەلحۆ لە هەموو چیڕۆکەکانی تر زیاتر سەرنجی ڕاکێشام و تووشی ڕامانێکی قووڵی کردم . دیارە دەستۆفسکی بە ڕۆمانەکانی ( برایانی کارامازۆف و تاوان و سزا ) وە ناوبانگی دەرکردووە و یەکێکە لەو نووسەرە زیندووانەی کەوا ، مێژوو بۆ هەمیشە بە زیندوویی باسی دەکات . لەگەڵ ئەوەش هەر یەکێک لەم چیڕۆکانە لە ئاستی ڕۆمانەکانی ( برایانی کارامازۆف و تاوان و سزا ) دان . دیارە من بۆخۆم لە سەرەتای هەشتاکانەوە لە ڕێگەی ڕۆمانی ( شەوە سپیەکان ) ەوە ، بە دونیای دەستۆفسکی ئاشنابووم و پێی سەرسام بووم . لە شەوە سپیەکانەوە فێربووم ، لە پاڵ شیعر و چیڕۆک ، ڕۆمانیشم خۆش بوێ ..! ( خەونی پیاوێکی گەلحۆ ) بە بڕوای من ، چ ناونیشانەکەی چ ناوەڕۆکەکەی چەندین خوێندنەوەی جۆراوجۆر هەڵدەگرێ . چونکە مەدلوولەکان هێندە قووڵ و پڕ واتان ، هەر لە دەسپێکی چیڕۆکەکە تا کۆتاییەکەی خوێنەر حەپەساو دەکات . بەرلەوەی بچمە نێو خوێندنەوە و ڕۆچوون بە نێو ڕەگ و ڕیشە و کۆڵانە پێچاوپێجەکانی چیڕۆکەکە ، دەمەوێت ئەوە بڵێم کەوا ، ئەگەر ( چارلز دیکنز ) لە ڕۆمانی ( دێڤد کۆپەرفێلد ) دا ، وێنەی منداڵی خۆی کێشابێ و ژیانی پڕ مەینەت و ناسۆریەکانی خۆی لەم ڕۆماندا بەرجەستەکرد بێ ، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ، کەوا دەستۆفسکی ش لەم چیڕۆکەیدا ، وێنەی خۆی و بیرکردنەوە و تێڕوانینەکانی خۆی زۆر بلیمەتانە لە دەقێکی هاڕمۆنی و جواندا خستۆتە ڕوو . من بۆخۆم لە سەرەتای چیڕۆکەکە تا کۆتاییەکەی هەستم دەکرد ، لەگەڵ پیاوێکی گەورەدام یان لەگەڵ فەیلەسوف و بیرمەندێکی گەورەدام ..! وام هەست دەکرد ، لەگەڵ کەسێک دام دەکرێ شەرم لە تواناکانی بکەی .. موعجیزەیەکی سەیر و سەمەرە ، خاوەن دونیایەکی پڕاوپڕ لە نهێنی و پڕاوپڕ لە گۆشە و کەلێن و قوژبنی تاریک ..! بەمانایەک ، ئەگەر بمانەوێت بەدوای خۆشی و لەزەتەکانی ژیاندا بگەڕێین لە هەمانکاتدا ، مانایەکمان دەست بکەوێت بۆ بوون و بەهاکانی جوانی ، پێویستمان بەوەیە ( ئەو گۆشە و کەڵێن و قوژبنە تاریکانەی نێو دونیای نووسینەکانی دەستۆفسکی ڕووناک بکەینەوە و لێیان بڕوانین ..! ) . ( خەونی پیاوێکی گەلحۆ ) .. هەر لەسەرەتاوە گەورەترین پرسیار لە پشت زاراوەی گەلحۆ لەلای خوێنەر دەوڕوژێنێ . لە پشت ئەم زاراوەیە ، کێشە و تەنگژەکان خۆیان ڕووت دەکەنەوە ، ئەم حالەتە وا لە خوێنەر دەکات بە چەشەیەکی زیاتر و بە تامەزرۆییەکی زیاترەوە ، بەنێو ناواخنی چیڕۆکەکە ڕۆبچێ ، هەر بەم شاگەشکەییەوە خوێنەر واز لە مانا ڕووتەکەی گەلحۆ دێنێت و بەدوای مانا شاراوەکانیدا دەگەڕێت بەڵام ، دەستۆفسکی زۆر لێزانانە ئەم زاراوەیەی هەڵبژاردووە بۆ ناونیشانی چیڕۆکەکەی . مەبەستیەتی ، لە پشت ماناکانی گەلحۆوە بە خوێنەر بڵێ / ژیانێک پڕاوپڕ بێت لە جیاوازی و هیچ بەها و پیرۆزیەک و ڕێزێک بۆ مرۆڤەکان بە ڕەوا نەبیندرێ ، مرۆڤەکان بۆ هەمیشە کۆیلە و زەلیل بن ، ئیدی ئەمجۆرە ژیانە لە گەلحۆیی زێتر هیچی تر نییە ..! ئاخر مرۆڤ بۆ ئەوە دروست نەبووە کە تەنها بۆ پەیداکردنی پارووە نانێک ئامادەبێت هەموو کۆششەکان و تەنانەت مەرگی خۆشی ببەخشێت ..! یان لە هەموو ئەوشتانە بێبەش بێت کە بزە دەهێننە سەر لێوان و فەرامۆشی بە ڕۆح و جوانیەکانی سروشت دەبەخشن ..! ئاخر گەر مرۆڤ لە گەرمەی خۆشیەکانیدا نەتوانێت بە ئازادی گۆرانیەکانی بچڕێ ، بۆ ڕەواندنەوەی ناسۆریەکان و بەتاڵکردنەوەی خود ، دەبێتە کائینێکی بێبەها و مردوو ..! شتێکی ڕوون و ئاشکرایە ، لەو کۆمەڵگە چینایەتیە پڕ چەوساندنەوەی کە دەستۆفسکی لەم چیڕۆکەیدا وێنەی کێشاوە ، مرۆڤەکانی خوارووی چینی خواپێداوەکان دەبێ بۆ هەتاهەتایە هەر قەشمەر و گەلحۆ و زەلیل بن ..! نابێت هیچ ناسنامەیەکی مرۆڤانەیان هەبێت . شایستە بەوەن هەتا مردن سەرگەردان و داماو لەسەر شۆستەکاندا بخەون ، سواڵ بکەن ، لەنێو جەنجالیەتی هەراوزەنای ئاوازە ناشازەکانی مەرگی شێنەییدا بە ونبوویی بمێننەوە . وەک چۆن ” بەرتۆلد برێخت ” لە شانۆگەریەکانیدا ،هەوڵی ئەوە دەدا ، برین و ژان و کێشە کۆمەڵایەتیەکان و مەینەتیەکانی مرۆڤ بخاتە بەردەم بینەر و لەهەمانکاتدا ، ئەوە لە مێشکی بینەر بەجێبهێڵێ ( گەر مرۆڤ لە هەوڵ و کۆششەکانی بەردەوام بێت ، دەتوانێت وەڵام بە کێشەکانی بداتەوە و چارەسەریان بکات ..! ) هەر بۆیە لە شێوازی برێختی دا ، دیواری چوارەم لە نێوان ئەکتەر و بینەر نامینێت . وەک ئەوەی بینەریش بەشدار بێت لە نمایشەکاندا ..! ) .
دەستۆفسکی لەم چیڕۆکەیدا ، سەخافەتەکانی دونیای سەرمایەداریمان بۆ ڕەسم دەکات . دونیایەکی تەواو جیاواز ، دونیایەک کە تیایدا هیچ خۆشەویستیەک لە نێوان مرۆڤەکاندا نییە ، مرۆڤەکان تەریک و دابڕاوانە ، لە کونجی ژوورە تاریکەکان لە گۆشە تەنهاییەکاندا بێئاگا لە یەکتری دەژین و دەمرن ..! بە مانایەک دونیایەکی بێ ڕۆح ، بێ هەست ، بێ هەناسە ، دونیایەکی نەخشێندراو بە کۆمێدیایەکی تووڕەهات و پڕوپووچ ، بێبەها و بێ ناوەڕۆک ..! لەلایەکی ترەوە ، وەسفی دونیایەکی ترمان بۆ دەکات دونیایەک کە تیایدا ، مرۆڤەکان لە نێو کەرنەڤالی خۆشەویستی هەناسە دەدەن و دەژین . پڕاوپڕ بە مانای خۆشەویستی هەموو یەکتریان خۆشدەوێ .. خۆشەویستی و پێکەوەیی ، سیماو شوناسی ئەم کۆمەڵگایەیە . بەیەکەوە گۆرانیە بەسۆزەکانی ژیان دەڵێنەوە ، بە یەکەوە پێکی شەڕابی ئازادی و ڕەهایی هەڵدەدەن ..! دەستۆفسکی لەم ژیانە ئارام و هێمن و سەرفرازییە ناو دەبات بە بەهەشت . بەڵام بەهەشتێکی واقیعی ، بەهەشتێک لە سەر زەمین و باوەشێنکراو بە هەناسەکانی مرۆڤ ..! ئەم بەهەشتە لەسەر ئەستێرەیەکی تری ئەو کەونەیە ، کابرای گەلحۆ ڕۆچووە بەنێو خەونێکی خۆشەوە دەیەوێ پەی بە نهێنیە پڕ ترسەکانی مردن ببات .. دەیەوێ وەرزەکانی مردنیش تاقی بکاتەوە و لە دەرگای ئەو تاسە و خۆزگانەش بدات ، کە برینە حەسترەتیەکانی مرۆڤ ساڕێژ دەکەن . بە هۆی سەفەری خەونەوە لە جێگە و ڕێگە و هاومەملەکەتیەکانی خۆی دوور دەکەوێتەوە ، لەوێندەرێش هەر مرۆڤێکی ماندووە ، هەر سادە و ساکار و دڵ پڕ بەزەییە ، هەمیشە دڵی بۆ مرۆڤەکانی لای خۆیان لێدەدا و بیریان دەکات . ئارەزووی ئەوە دەکات بگەڕێتەوە لایان ، کە بەرەو بەهەشت دەڕٶن بەهەشتەکە دوورە و لەسەر ئەستێرەیەکی ترە .. لە ڕێگادا کۆمەڵە ئەستێرەیەک دەبیندرێن و دەدرەوشێنەوە ..! بە بڕوای من ئەو وێنانە ئەوە دەگەیەنن ( گۆڕینی دونیا و گەیشتن بە ژیانێکی باشتر ) کارێکی هێندە ئاسان نییە .. پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر و قوربانیدان هەیە ، دالەکانی ( دووری ، مردن ، ئەستێرە ، خەون ) ئەم مەبەستانە دەپێکن کە باسم کردوون . بەمانایەک ، هیچ شتێک مەحاڵ نیە لەبەردەم تێکۆشانەکانی مرۆڤ ، هەرچەندە قوربانیەکان گەورەش بن ..! لە ئاکامدا ئاسۆیەکی گەش و ڕوون دەخاتە بەردەم مرۆڤەکان . دەکرێ وێنەی درەوشانەوەی ئەستێرەکان نیشاندەر و موژدەبەخشی گەیشتن بەم دونیایە جوانە بێت .. چەند شکۆمەندیە بۆ نووسەر بەم مەبەستە پیرۆزەوە بنووسێ و قەڵەمەکەی ببێت بە گەشترین مۆم بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگا تاریکەکانی بەردەم ئامانجە گەورەکان ..! ” مەکسیم گۆڕکێ ) لە کتێبی ( هەدەفی ئەدەبیات ) باس لە جێگە و ڕێگەی نووسەر و ئامانجی نووسین دەکات . نووسەران لە ئاستێکی زۆر بەرز دەبینێت ، بەرز تا ئاستی پەیامبەر ..! واتە نووسەر و پەیامبەر دوو مرۆڤن بۆ کۆمەڵگە دەئاخڤن .. ڕۆژانە خەڵک چاوەڕوانی پەیامەکانیان دەکات . هەوڵدەدەن لەڕێگەی پەیامەکانیان مرۆڤ بەرەو ڕزگاری و بەرەو ئامانج و ئومێدەکانیان ببەن . جیاوازی نووسەر و پەیامبەرەکان لەسەرچاوەی وەحی و ئیلهامەکانیانە ، سەرچاوەی وەحی و ئیلهامی پەیامبەرەکان لە سەرچاوەیەکی ون و خالقێکی نادیارەوەیە . بەڵام ، وەحی و ئیلهامی نووسەران لەنێو ئێش و ئازار و مەینەت و خولیا بەرزەکانی مرۆڤایەتیەوەیە ..! واتە سەرچاوەیەکی واقعی و دیار و هەستپێکراو ..! ئەم دونیا جوانەی دەستۆفسکی وێنەی کێشاوە ، ئەلتەرناتیڤی ئەو دونیا واقیعیە پڕاوپڕ لە کێشەو ڕق و قینە و گۆشەگیرییەی سەردەمە ، کە مرۆڤەکان لەبەر ئەنجامی ناسۆری مەینەتیەکانیان لە نێو خەون و خۆزگەکانیان وێنەی ئەلتەرناتیڤەکەیان کێشاوە و ئەویش دونیایەکی باشتری بێ چین و چەوساندنەوەیە . بە مانایەک ، ئەو بەهەشتەی دەستۆفسکی لە چیڕۆکەکەی وێنەی کێشاوە . ئەم خەونە بۆتە بەشێک لە بیرکردنەوە و ئومێد و لەنێو ڕووبەری نەستیان شوێنێکی فراوانی داگیر کردووە . زێدەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێم ، ” مارکس و ئەنجلس ” بە نووسینی هەموو بەرگەکانی کاپیتال و نووسینەکانی تریان ، وەک ڕەخنە لە هیگل و فیورباخ و سۆشیالیستە تۆباویەکان و ڕەخنە لە بەرنامەی گۆتە و ئایدیۆلۆژی ئەلمانی و .. بەم هەموو کارە گەورانەوە هەر ئەو مەبەستەیان پێکاوە کە دەستۆفسکی لەم چیڕۆکەیدا پێکاویەتی ..! دیارە مەبەستم ئەوە نییە لە بەهای ئیشەکانی مارکس و ئەنجلس کەم بکەمەوە بەڵام ، مەبەستمە ئەوکارەی دەستۆفسکی بەرز بنرخێنم . لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیام نووسینەکانی مارکس و ئەنجلس یارمەتیدەر و سەرچاوەیەکی گەڵێک بەسوود بوونە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم چیڕۆکەی دەستۆفسکی ..!
دەستۆفسکی لەم چیڕۆکەیدا ، خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان ، بە بنەڕەتیترین بگرە هۆکارێکی پێشمەرج بۆ خۆشی و حەزوئارەزووەکانی هەر کۆمەڵگەیەکی ئارام و خۆشبەخت داناوە . بەمانایەک ژیان بەبێ خۆشەویستی ( گەلحۆیی و مردنە ) مرۆڤ پەنا بۆ کوشتنی خۆی ببات گەلێک باشترە ..! بەمانای لە کۆمەڵگەیەکی بێ خۆشەویستی ، مردن سەرفرازترە لە بوون ..! ئەوەتا لە شوێنێک پێمان دەڵێت ( خەڵکت خۆش بوێت وەک ئەوەی چۆن خۆت خۆش دەوێ ..! ) لە سیاقی مانای ئەو ڕستەیە و ناونیشانی چیڕۆکەکە ، هەست بە وێنەیەکی پرادۆکسی دەکەین بەمانایەک ، دوو حالەتی دژ بەیەک لە چوارچێوەی یەک ڕستەدا یان دەقێکدا ، ئاخر گەلحۆیەک کە هەموو کۆمەڵگە ڕێز و حوڕمەتێکیان بۆ قایل نیە و هەمیشە بە گاڵتەجار و گەلحۆ سەیری دەکەن ، پێی پێدەکەنن ، لە ئەنجامی توورەهاتترین و نزمترین ئاستی ژیانی خۆیدا ، لەپەڕی گۆشەگیری و تەنیاییدا ، تا ئاستی ئەوەی مەرگ بە ئاوات بخوازێت یان لە هەوڵی کوشتنی خۆی دا بێت . کەچی ،خەونەکانی ئەم گەلحۆیە دونیایەکی تەواو پێچەوانەی ئەم پێناسەیەی سەرەوەیە ..! وەک مرۆڤێکی ڕزگاربەخش هەوڵ دەدات ، لە موسیبەتەکان ڕزگارمان بکات و دونیایەکی نەخشێندراو بە ئومێد و ئارەزووەکانمانەوە . دونیایەکی هەوتەریب لەگەل خەونە جوانەکان و پیرۆزی مرۆڤایەتی دەخاتە بەردەممان . هەر لێرەوە پرسیار و گرێی وێنە پارادۆکسیەکەمان مانا پەیدا دەکەن . یان دیمەنێکی تر کە مرۆڤ تووشی سەرسامی دەکات ئەوەیە ، کە مرۆڤ تا ئەوپەڕی بێسنووری لەنێو خەیاڵ و ئەندێشە و بیرکردنەوەکانی کابرای گەلحۆ پیرۆزە و کائینێکی پڕ بەهایە . بۆیە لە کاتی دوورکەوتنەوە دڵی بۆیان لێدەدا و ئومێدی ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازێ و هەموویانی خۆشدەوێ ، بە ئەوانەشەوە کە گاڵتەیان پێدەکرد و پێی پێدەکەنین ..! ئەمەش ڕێک هەمان ئەو وێنەیەیە کە ” لیڤ تۆلستۆی ” لە چیڕۆکی ( کۆچی هەتا هەتایی ) دا وێنەی کێشاوە . لە هەردوو چیڕۆکەکە وا هەست دەکەی ، مرۆڤ شایستە بە هەموو پیرۆزیەک و ڕێز و خۆشەویستیەکە ، ئەم ڕەسەنەیەتی و بنەڕەتی بوونە بۆ مرۆڤ دەگەڕیتەوە . هەر لەم چیڕۆکەدا ، واتە لە ( خەونی پیاوێکی گەلحۆ ) دا ، دووجۆر پێکەنین دەبیندرێ یەکێکیان ، لە پشت مەدلوولەکانی زاراوەی گەلحۆوە کە لەنێو کۆشکە ڕازاوەکانی خواپێداوەکان دەبیسترێ ..! پێکەنینێکی بێمانا ، مردوو ، نامۆ بە پیرۆزی و بەهاکانی مرۆڤ ، نامۆ بە جوانیەکانی سروشت و ڕوخسارە ئیرۆسیەکەی خۆشەویستی ، نامۆ بە خەون و خەیاڵە پەمەییەکانی مرۆڤ ..! پێکەنینێکی تر ، لە پشت مەدلوولەکانی خۆشەویستیەوە دەبیندرێ ، کە لەژێر کەپر و دەوارە شڕەکانی ئەو خێڵانەوە دەبیسترێ ، کە لەم دونیایە نایەکسانەدا فڕێدراونەتە کەنارەوە و خواپێداوەکان پێیان دەڵێن گەلحۆ ..! پێکەنینێک کە لەناخی ناخەوەی ڕاستی و پاکی و بەرائەت و سۆزی مرۆڤەکان هەلقوڵابێ ، پێکەنینێک هاوجووت لەگەڵ جوانیەکانی گوڵ و گۆرانیەکانی ڕووبار و تریفە ئومێدبەخشەکانی باران ..! شتێکی تر لەم چیڕۆکەدا دەکرێ باسی بکەین ، ئەویش ( خەون ) ە .. کە وەک کردارێکی ئامانجدار ، بۆ گەیشتن بە ترۆپکی مەبەستەکان بەکارهاتووە . بە مانا فرۆیدیەکەی ، دەستۆفسکی لە ڕێگەی کرداری خەونەوە توانیویەتی بۆ نێو ڕووبەرە نەستیەکان ڕۆبچێ و لاپەڕەی غەریزە چەپێندراوەکان هەڵبداتەوە و لەوێدا ، ئاوات و هێڤیە تۆز لەسەر نیشتووەکانی مرۆڤەکان ببینێ . تاسەکانیان ، ڕازەکانیان ، عەشقەکانیان ، خەون بە داهاتوویان ، هەموو ئەمانە ببینێت . لە ڕاستیدا ئەم جوانکاری و ئەفراندنە لە بواری دەروونی و دەرخستنی ڕاستیە شاراوەکانی نێو ناخی مرۆڤ و شیتەڵکردن و خوێندنەوەی دەمار بە دەماری حەزوو ئارەزووەکان ، من پێموایە ئەوە داهێنانێکی گەورەیە ، هەر ئەوەیە وایکردووە ، کە ئەم دەقە بۆ هەتاهەتایە بە زیندوویی بمێنێتەوە .. لە کۆتایی چیڕۆکەکەش دەستۆفسکی ئەم مەبەستەشمان پێدەڵێ / کە ئەو دونیایە باشترەی بە بەهەشت ناوی بردووە دەکرێ مرۆڤەکان پێی بگەن .. بەڵام مەرج نیە وەک شتێکی ئەزەلی و ئەبەدی بمێنێتەوە ..! دەکرێ تەنگژەکان ، کێشەکان ، مردنەکان ، شەڕەکان ، گەلحۆییەکان ،.. دووبارە دەست پێبکەنەوە و دیسان بە ڕەنگێکی تر و لە بەرگێکی تردا دووبارە ببنەوە ..!
کە ئەمەش فاکتێکە بۆ بەردەوامبوونی ژیان و مرۆڤ ..!

سەرچاوە :
Dostoyevsky
Notes From Under Ground
Anew Transistion with Afterword
By Andrew R.Macandrew




دووەمین کتێبی نووسەرو رۆژنامەنووس(ئاکۆ عەبدوڵڵا) چاپ و بڵاوکرایەوە.. ئا: کامەران حاجی ئەلیاس

دووەمین کتێبی نووسەر (ئاکۆ عەبدوڵڵا)، بەناوی “هارمۆنیا کۆمەڵێک ترۆپ لە جیهانی میوزیک “چاپ و بڵاوکرایەوە
لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکەد ، نووسەر ئاکۆ عەبدوڵڵا دەڵێت “ئەو کتێبە هەوڵێکە بۆ چونە ناو مێژووی میوزیکی جیهانی و ئاشنابوون بەژیان و بەرهەمەکانی هەندێک لەترۆپکە دیارەکانی. ئەو ترۆپکانەی لەتەک سەختییەکانی ژیان و ئازارەکانی ناخ، بابەتی وەهایان داڕێژت و ئامێرەکانیشیان وەها بۆ هێنا دەنگ تاکو ئاوازی جوان و شیرین دەربکەن و کار لەناخی مرۆڤ بکەن”.
هەروەها دەڵێت” لەوەتەی هەم حەزم لەهونەرە بەهەموو جۆرەکانییەوە. هەوڵمدا ببمە ژەنیاری ئامێرێکی میوزیکی. ماوەیەکیش لەلای یەک لەمامۆستا چاکەکان مەشقم کرد. دوای ئەوەی بەو ئاواتە نەگەیشتم، کاتێک دەروازەی رۆژنامەنووسیم بەڕوودا کراوە، لەتەک نووسینی بابەتی دیکەی کەلتووری، لەو بوارەش هەوڵمدا و کردم بە شوێنگرەوەی حەزەکەی ئەوسام. پوختە کە نەبوومە ژەنیار، توانیم ئەوە پێشکەش بکەم کە لەپێشتانە، بەو هیوایەی جێگەی خۆشحاڵی ئێوەبێت”.
لە کۆتایی دا نووسەرئاکۆ عەبدوڵڵا دەڵێت” هەوڵم داوە، بەجیا ژیان و بەرهەمی میوزیکی بیست و چوار کەسایەتی دیاری ئەو بوارەی لەژێر وێنەی خۆیان و بەناونیشانی تایبەت بەپلە و پێگەیان لەبوارەکە بەسەرکردۆتەوە کە هەریەک لەوانە تروپێکن لەترۆپکەکانی میوزیکی جیهانی. دەربارەی ژیانیان گرنگی تایبەتی بەو وێستگانە داون کە لەناویاندا کەسایەتی و هەڵوێستیان لەساتە هەستیارەکانی ژیاندا دەرکەوتووە. سەبارەت بە بەرهەمەکانیشان هەوڵم داوە گرنگترین کارەکانیان و کاریگەرییان بەخوێنەر بناسێنم”.
شایانی باسە لەتەک ئەو کەسایەتییانە نووسەر بەبابەتێکی وەرگێڕدراوی بەناونیشانی (هۆش و داهێنانی میوزیکی) کتێبەکهی بەکۆتا گەیاندووە. وەک لەپەراوێزەکەی ئاماژەی بۆ کردووە (لەبەر گرنگە ناوەرۆکەکەی بەباشی زانیوە کتێبەکەی پێ بەکۆتایی بگەیەنێ).
کتێبی “هارمۆنیا کۆمەڵێک ترۆپ لە جیهانی میوزیک “بەتیراژی 500 دانە لەچاپخانەی رۆشەنبیری سەر بەوەزارەتی رۆشەنبیری، چاپی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە.




لە بارەی نۆڤلێتی ( کچەی خوێنەر ) کەمێ دەدوێم.. تەلار تاهیر

  • بەشی یەکەم :

    لە بارەی نۆڤلێتی ( کچەی خۆێنەر ) کەمێ دەدوێم .. نۆڤلێتی ( کچەی خوێنەر ) یەکێکە لە بەرهەمە دانسقە و کاریگەرەکانی نوسەر و شانۆکار مامۆستا ( نیهاد جامی ) ، کتێبێکی قەبارە بچووکە ، بەڵام زۆرترین کاریگەر بەسەر خۆێنەرەوە جێ دەهێڵێت ..!! ناوەرۆکی کتێبەکە باس لە چیرۆکی کچێک ئەکات کە لەسەر زاری خۆی کە پێی دەڵێن ” کچەی خۆێنەر ” کە قوربانی دەستی کەسانی ڕۆشنبیری وەک ( سالح یاسین )ی رۆماننوس و ( محمود قادر )ی شاعیر و ( عەزیز ناسر )ی شانۆکارە، کە بە ناوی عەشق و خۆشەویستی و زەواجەوە فریوی ئەدەن و دوای فرامۆشی ئەکەن ..
    من کە لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بومەوە ئەو وتەیەی ئەلبێرد کامۆم بیرکەوتەوە کە دەڵێ: ( کەسێک هەر لە بنەرەتە گەمژە بێت کتێب رۆشنبیری ناکات ) ، لێرەدا مەسەلەکە هەر ئەوە نییە کۆمەڵێ کەس بەناو ڕۆشنبیریەوە زەفەر بە کچەی خۆێنەر ئەبن ، بەڵکو سەیرەکە ئەوەیە خودی کچەی خوێنەریش بەرەو دونیای مەعریفەت هەنگاو دەنێت کەچی دەکەوێتە داوی ئەو کارە هەڵە بەد ئینسانییەوە ، لەمەوە بۆمان دەر دەکەوێت ڕۆشنبیر بیت یان نارۆشنبیر لە کۆتاییدا تۆ مرۆڤی ، ڕەنگە کۆمەڵێ هەستی وژێنەر هەبێ لەبابەتی مەعریفە بە دەر بێ لەوانەیشە لە بابەتی مەعریفەش بەدەر نابێ ، وەلێ ڕۆشنبیرەکان تۆزێ شارەزا و لێزانانە هەنگاو دەنێن بۆ ئەو بابەتانە ..!! کاتێ ناڵی بە مەستورە خانم دەڵێت : مەستورە کە حەسناو ئەدبیە حیسابێ هاتە خەوم ئەمشەو بە چ نازێک و عیتابێ ، من باسی ئەوە ناکەم ئەم شیعرە غەزەلە یان ئێرۆتیکیە یاخود ئەچێتە چی قالبیکی شیعرییەوە ، بەڵام ئەگەر هەستێکی وژێنەر نەبوایە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەرگیز ئەم شیعرە بە ئەندازەی ئێستا لە دایک نەدەبوو ..!! ئەگەر کەسێک پێم بڵێ پێناسەی کتێب چییە؟ لەوەڵامدا دەڵێم: پردێکە لەم دیوی نەزانینەوە بۆ ئەو دیوی مەعریفەت ! ڕەنگە کچەی خوێنەر بە تەواوی بەو پردەیە نەپەریبێتەوە ، بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە .. باشە ئەو کەسانەی کە زەفەریان بە کچەی خوێنەر برد پێی نەئەوترا رۆشنبیر ؟ لە وەڵامدا دەڵێم : مەرج نییە کتێب هەموو کەسێ رۆشنبیر بکات وەک چۆن لە پێشودا ئاماژەمان بە وتەکەی ئەلبێرت کامۆدا کە دەڵێت : ((کەسێک هەر لە بنەرەتدا رۆشنبیر نەبێت کتێب رۆشنبیری ناکات)) بە بۆچوونی من دونیای کتێب و خوێندنەوەش هاوشێوەی دونیای عیبادەتە ، بۆ نموونە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هەیە لە پاڵ نوێژ و ڕۆژوکەیدا درۆ و دزی و کاری خراپە ئەنجام دەدات واتە ، تا نییەتی گۆرانکاری لە بوونی خۆتە نەهێنی هەزارەها نوێژ و رۆژوو ناگاتە ئەو تاقە نوێژەی کە بە ڕوح نیەتی گەڕانەوەت داوە بۆ لای خودا بەهەمان شێوەش لە دونیای کتێب و خوێندنەوەش خوێندنەوەی هەزارەها کتێب ناگاتە خوێندنەوە ئەو چەن کتێبە کەمەی کە بۆ مەبەستی گۆرانکاری خودی خۆت ئەیخوێنیتەوە راستە رۆشنبیرەکان پێشەنگی گومەلگان بەڵام ، مەرج نییە هەمیشە تەنیا پەند و ئامۆژگاری لە ڕۆشنیرەکان وەر بگرین لە ڕۆمانی “زۆربای یۆنانی” خودی زۆربای یۆنانی کەسێکی نارۆشنبیر و لادێی ئەبێ کەچی ئەو هاورێی کە لەگەڵی ئەبێ کە پێی ئەلێ “سەرۆک” کەسێکی نوسەر و رۆشنبیر ئەبێ ئەگەر لە ڕۆمانەکە ورد بینەوە ئەوەنەی پەند و ئامۆگاری لە ڕەفتار و گۆفتاری زۆربای یۆنانیەوە وەرئەگرین بە پێچەوانەوە پەند و ئامۆژگاری لە هاورێکەیەوە وەرناگرین ، یاخود جاری وا هەیە دایکی شەهیدێک یاخود باوکی شەهیدێک نەخوێندەوارن ، بەڵام قسەی هێندە کاریگەر ئەکەن کە هیچ ئەدیب و نوسەرێک بە زمانی قەڵەمەکەیدا نەهاتووە ..!! نۆڤلێتی کچەی خۆێنەر بە جۆرێ لە جۆرەکان هەستی کچێنی بریندار کردم چونکە ، ئەو عەقلییەتە کۆنەی بیرخستمەوە کە لە دێر زەمانەوە کە کچ بە زەعیفە و لاواز لە قەڵەم دەدەن ، واتە کچ ناتوانێ ئاگای لە خۆی بێت تەنانەت ئەگەر ڕۆشنبیریش بێت ، بەڵام کچ دەتوانێت خۆی ببێت بە فریادڕەسی خۆی شەهرەزاد ئاسا شۆرشی عەقلی بکا و ببێت بە فریادڕەسی کچانی دیکەش . وتەیەکی فەڕەنسی هەیە ئەڵێت : هەمیشە خۆت فێری بەرامبەرکانت ئەکەی کە بەچی شێوەیەک ڕەفتارت لەگەڵدا بکەن ! واتە تا خۆمان ڕێگا بۆ بەرامبەرەکانمان خۆش نەکەین هەرگیز بۆ ئەبەد ناتوانن زەفەرمان پێ ببەن ..! ئەبێ هەمیشە چرای هیوایەک بهێڵینەوە بۆ رزگار بوون لە تاریکی و جەهاڵەت ، چونکە کەسە دواکەوتووکان ئەوە دیارە بە چ ئاستێک لە ئافرەت دەڕوانن بەڵام ، لەم ڕۆمەنەدا کەسە ڕۆشنبیرەکانیش وەک کارەکتەری سالح یاسینی ڕۆماننوس و محمود قادری شاعیر و عەزیز ناسری بەهەمانشێوە لە ئافرەت دەڕوانن ، نۆڤلێتی کچەی خوێنەر وەک کورد گوتەنی ( ئەمیشم چوو ئەویشم چوو ) بەڵام لە کۆتایی ئەم کتێبە بۆم دەرکەوت کە چەن رۆشنبیر بیت هەمیشە دەماری پیاوسالاری و نێرسالاری لە ناخی کۆمەڵگای ئێمە بوونی هەر هەیە .

  • ( ماویەتی )



ئێوارانە.. ١٤.. سەردار جاف

ئەم ئێوارە چرپە چرپی دوای رێزان و لەنجە و سەما
حەوشەيەک دەبێتە جێ حۆری و بە دەم بزەيەکەوە
لێوەقرچەی لێدێ و لە کاروانما بە جێما
ئيدی هەستەکان وەک دەمە و ئێوارە زەردزەرد دەچنەوە
لەوديويشەوە قريوەکان هەڵپەڕکێ دادەبەستن بۆ کەناری ئارامی ورد ورد دەبنەوە
ئێوارەيە و شەوبا لە سۆراغی نيوەڕوانێکی تەمتومانە
عەوداڵ و خەراباتی رۆحێکی سەر ليشێوانە
ئێوارەيە و کنە و منەی بۆنی دەفتەرەکانی نێو پەڕەی گوڵ دەکا
پەرژينە شۆڕەبييەکانی دارستانيش
مەيلی ديدار و کردنەوەی پەڕەی دڵ دەکا
هەر دوێنێ دەمەدەمی ئێوارانە
چايەکی ليبتۆن، دوو رۆحيانەتی بە دەم نۆشی قاوە تاڵەکانەوە دزی
پەشمەکانە لە ناو زەدرباوی ئێوارانا تووانەوە
خولياکانيش لێوڕێژی عاجزی
کەچی نها لێوی لێوانەکە لێوڕێژە لە لێوڕەنگیی و سووراوی لێوی گرتووە
شەرابێکی سپی سپی وەک رۆحی خۆی،
مەستبوونی بۆ شەوارەی جواناوی لێوی بردووە
ئەمە چ ئاتەشگايەکی پڕ گوناهە ، کە خوا بۆ خۆی فەرشی پەرژينی بۆ رادەخا
لە سەربانی ماڵی باجی گولچينەوە چاوەکان هەر کزۆڵەن و مەرگ دەچێژن
پێ دەشتێ بۆ خۆی بەهەشتە و وا مەملەکەتی ئەو گوڵە بە دووی شنەيەکدا رادەکا
ئێوارەيە و تۆفان رێگر و قاچاخە، يانيش کەنار بۆ قووڵایی قووتيان دەدا
ئەم پەژمودە نايەتەگۆ هەستەکان تەواو دەبنە ئاو نغرۆ دەبن
بۆ مەستبوونی ديدارێ دەريا لووش و بەرەو شێتييەکيان دەبا
بونە تابلۆی بريقەدار و رەنگاو رەنگ
رێ دەبڕن دەڕۆ دەرۆن بەرەو ئافات
ئەمجارەيان قريوەکان لە ڤۆڵتێرس مەحاڵە زنەی ئاوێ نەتەقێنێ و
بۆ قينی ژن و پياوێکی شەڕانگيز نەيان بات
ديسانەوە بيرت نەچێ خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

ئەڵمانيا
٣ / ٢ / ٢٠٢٣




شار له‌ هه‌ڵبوون و كوژانه‌وه‌یدا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ

(ئه‌دۆنیس)ی شاعیر شاری بێرووت به‌ چه‌ند سندووقێك ده‌شوبهێنێ ، تاریك و داخراو…
ئێستا شاره‌كان وه‌ك جاری جاران نه‌ماون كه‌ له‌ تێكستێكی لیریكی ده‌چوون و به‌ گه‌لێك یاده‌وه‌ری قۆناغه‌ جیاجیاكانی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌بوون و ڕۆشناییان له‌ تۆقه‌لانان ده‌بینرا .. شاره‌كانیش وێنه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تێیدا ده‌ژین هه‌ڵپه‌ی شتێكیانه‌ نازانن چییه‌ ، به‌خێراییه‌كی نه‌گه‌ڕ و بێهوده‌ به‌ دوای یاداوه‌رییه‌كانییانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ن ، به‌ڵام بۆ كوێ ؟ خۆشیان نازانن!!

ئه‌دۆنیس هه‌ر له‌ باسی بێرووتدا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بێرووت ( بێگومان ئه‌و باس له‌ بێرووتی ئێستا ناكا كه‌ بووه‌ به‌ تاقیگه‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانی و له‌ مێژوو خراوه‌ته‌‌ ده‌ره‌وه‌) له‌ شوێنه‌واری ڕۆژئاوا دابماڵن له‌ دوو شتی زیاتری تێدا نامێنێته‌وه ‌، مزگه‌وت و كه‌نیسه‌…

)شار) هه‌ڵكه‌وتێك نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مێژوو ، له‌ ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیا ، بۆیه‌ تا بكرێ ده‌خوازێ له‌ كه‌له‌پووری كه‌ڵه‌كه‌بووی خۆیه‌وه‌ گه‌شه‌ بكات ، به‌نه‌خشه ‌و پلانێك ڕێگه‌ نه‌درێ له‌ سرووشتی ده‌وروبه‌ریدا بتۆرێ..
ئه‌مه‌ كاری ئه‌ندازیاره‌كانمانه ‌، كه‌ جێی داخه‌ به‌ میتۆدی باڵانوێن كار ناكه‌ن ، بۆیه‌ ده‌بینی بیناكانیشمان وه‌ك خۆمان به‌ نه‌زمی ئه‌وپه‌ڕگیرایه‌تی چاو له‌ ده‌ر و دوور له‌و ئاهه‌نگه‌ هێمنانه‌ی ئاسۆمان له‌به‌ر چاو ون ناكا و پێی ڕاهاتووین..

ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆكی شاره‌كانمان له‌ پێویستی ئاده‌میانه‌دا سه‌رچاوه‌ ناگرێ ، له‌وه‌ڕا سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌میشه‌ ده‌وروبه‌ر ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه‌..

شاره‌كانمان زیاتر له‌ كۆمه‌ڵێك كوتله‌ی كۆنكرێتی و مه‌ڕمه‌ڕی كه‌ڕوڵاڵ ده‌چن به‌ ته‌ك شه‌قام و شۆسته‌ی به‌رته‌نگ و هه‌ناسه‌سوار ، دانیشتووانه‌‌ خه‌مخۆره‌كانیان نابینن ، ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ له‌گه‌ڵ سرووشتی خۆیدا بیهێننه‌وه‌ و له‌ یاده‌وه‌ریی ده‌سته‌جه‌معیدا جێی بكه‌نه‌وه‌…

شار له‌ حاڵه‌تی ئێستایدا وا دێته‌ پێش چاو په‌ناگه‌یه‌كی كاتیی بێ ، به‌ زۆر نه‌بێ هیچ كۆڕێكی لێ گه‌رم نابێ .. له‌ گرێژنه‌ چووه‌ ، به‌ندی به‌ چیمه‌نتۆی كه‌ڵه‌كه‌كراوی سه‌ریه‌كتر و به‌ نه‌خشه‌ی خواستراوی نامۆوه‌ پساوه‌.. نه‌گشتیی ڕه‌ها ده‌رده‌بڕێ ،
نه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆیدا هه‌ڵنراوه‌ ، به‌ڵكو له‌ ڕوانینی كاتیی سه‌قه‌ته‌وه ‌، به‌ڕاده‌یه‌ك ساختمان و بیناكان له‌ میكانۆی ده‌ستی منداڵان ده‌چن .. جوانن كه‌ خانوویه‌كی جوانی پێ دروست ده‌كرێ ، به‌ڵام بێگیانن و دوورن له‌ ژیان..

ده‌خوازێ پێش ئه‌وه‌ی له‌ شاره‌كانمان هه‌ڵبێین ، هه‌وڵێك به‌و ئاراسته‌یه‌ بدرێ شاری تۆراو له‌گه‌ڵ دانیشتووانیدا ئاشت بكرێته‌وه‌…




کۆڕنیشی غاز.. نەوزاد بەندی

ئیتر مەڵێن ،
حوکمەتەکەمان بێ خەمە ..
فەرموو بەو تۆف و بارانە ..
بێ ماستاو .. بێ مامە حەمە ..
قۆڵی مەردی لێ هەڵماڵی
بە خاکەناز ..
بۆی بنیاتنان
کۆڕنیشی غاز‌ …

٭ ٭ ٭
ئەک سڵاوت لێ بێ سەرۆک ..
حەقتە میللەت بۆت دێنە چۆک ..
حەقتە فڕۆکەی تایبەتی
سەد ملیۆنیی ..
حەقتە ملیارەها ملیار ،
کە دێتە دەر
لە درز و دەلاقەکانی
دەسەڵاتێکی کارتۆنیی ..

٭ ٭ ٭

ئەک سڵاوت لێ بێ میللەت ..
بووی بە عیبرەت ..
قاڵ بووی بە ملکەچی و زیللەت ..
ئاژەڵیش ئیدارە ناکا
ساتێ بێتە ناو تەویلەت ..
ڕایکێشە باری کۆیلەبوون ،
ڕایکێشە سەد هەزار عیللەت ..
دەم نەکەیتەوە ..
نەجوڵێی ..
با لە دەستت نەچێ
ناز و نوز‌ و نیعمەت ..
گوناحە ، گوناح تەمەنتان هەزاران هەزار ساڵ نەبێ ..
باشە ئێوە خوانەخواستە ئینقیراز کەن ،
چ شارێ ئەتوانێ ببێ
بە شاری قوربانی و هەڵمەت ؟
بە شاری هۆلاکۆ بەزێن ؟
کێ ئەتوانێ هەڵگرێ
چەکوشی کاوە و
شارستانیی ئاشوور و مەد ؟؟
هەزار جار ئافەرین میللەت ..
ڕیزی کەن ، بتڵ و سەیارە و
سەرەی سەرانە و باجەکان ..
ڕێک بە دیقەت ..
بە ڕاستی مەردی هەردانن
بە ڕاستی هەردی مەردانن ..
گەلی وەک ئێوە نابێ .. قەت ..




كۆمێدیاكانی شكسپیر.. حه يده ر عه بدولره حمان

وەك چۆن شكسپیر لەتراژیدیادا نووسەرێكی شانۆیی كەم وێنە بووە، لەهەمان كاتیشدا لە نووسینی شانۆی كۆمێدیشدا باڵا دەست بووە.
ئەو لەتەمەنی خۆیدا 17 شانۆگەری كۆمێدی نووسیووە، هەندێ‌ جار كۆمێدیای شكسپیری، بەكۆمێدیای رۆمانسیش ناودەبرێت.
لەسەردەمی ئەلیزابیسی دا كۆمیدیا مانایێكی جیاوازی هەبوو، جێگەی بایەخی پاشاکان و زۆرینەی خەڵکی بووە، زۆر جاران کە دەبوا شانۆگەرییەكان بەئەنجامێكی بەختەوەر كۆتاییان پئ بێت، بەڵام شكسپیر بەحەزی زۆرینەی بینەرانی كردووە، كە ئارەزوویان ئەوە بووە تراژیدیاكانی شكسپیر بەو كۆتاییە مەرگەساتانە نێت، كە دووچاری جۆرێك لەدڵگرانی و خەمۆكی دەكردن، بەلەناوچوونی كاراكتەرە ئەرێنی و رۆمانسیەكانی و سەركەوتنی خیانەت كاران و چاوچنۆك و تەماع كارانی دەسەڵات.
ئەگەرچی شسكپیر ویستویەتی درۆ لەگەڵ واقیع دا نەكات و رووداوەكان وەك خۆی بەرجەستە بكات، لەگەڵ بینەرانی خۆیدا راستگۆ بێت، بەڵام هەمیشە بینەر ویستویەتی ئەوەی لەواقیع دا دەیبینی لەشانۆو سینەمادا دووبارە نەبێتەوە، خوازیاری ئەوە بوو، شتێ‌ ببینێ‌ كە ئاواتی بۆ دەخوازێ‌ و بەشێكە لەخەون و ئاواتەكانی.
بۆیە شكسپیر ویستی لەرێگەی نووسینی شانۆی كۆمێدی ئاواتی بەشێك لەو بینەرانە بەدی بێنێ‌، بەرەچاو كردنی ئەوەی كە هەموو بینەران لەبۆچوون و دنیا بینیدا وەك یەك نین، وەك چۆن زۆرێك لەبینەران بەشانۆگەرییە تراژیدییەكانی كاریگەر دەبن، بەڵام بەشێكی تر هەن ئارەزووی شانۆی كۆمێدی دەكەن .
لەلایەكی ترەوە شكسپیر بەم چەند شانۆگەرییە كۆمێدییە ویستویەتی بڵێ‌ ئەو دەسەڵاتی بەسەر هەمووفۆرمێكی شانۆییدا دەشكێ‌ و بە تەنیا تراژیدیا نەبەستراوەتەوە.
بۆیە خۆی لەزۆر فۆرمی جیا جیای شانۆیی داوە، بەهەمان ئاستی شانۆگەرییە تراژیدیاكانی.
ئەم حاڵەتە هەر تەنها لەشانۆدا نەبووە، بەهەمان شێوە لەسینەماشدا، هەر تەنها شانۆگەرییە تراژیدیاكانی شكسپیر نەكراون بەفیلم، بەڵكو زۆرێك لەشانۆگەرییە كۆمێدی و رۆمانسییەكانیشی.
ئەو شانۆگەریانە لەسینەماشدا هەمان سەركەوتنیان بەدەست هێناوە كە لەشانۆدا هەبووە.
گرنگترین شانۆگەرییە كۆمێدیەكانی شكسپیر بریتی بوون لە :
(خەونی نیوەشەوی هاوین، كارەكان بەكۆتاییەكانیانەوە، وەك حەزی لێدەكەیت، سیمیلین، خۆشەویستی هەوڵێكی بێ‌ هودەیە، هاوار بەهاوار، بازرگانی ڤینیسیا، هاوسەرە خۆش بەزمەكانی وندرسون، ژاوەژاوێكی بێ‌ ئەنجام، بیرسیلیس، میر تیر، راهێنانی پلنگ، كۆمێدیای هەڵەكان، گێژەڵوكە، شەوی دوانزەهەم، دوو خزمە باشەكان، حیكایەتی زستان.
هەندێ‌ لەرەخنەگرانیش پێیان وابووە، ئەو شانۆگەریانەی بەكۆمێدیا ناونراون، لەرەسەندا شانۆگەری رۆمانسین.
شكسپیر هەوڵی داوە لەرووی زمان و دیالۆگەوە، بەشێوازێكی كەمێك شەفاف ترو ساناتر شانۆگەرییەكانی داڕێژێ‌ و زمانێكی میللییانەیان بداتێ‌، كە بەشی زۆریان لەم خاڵانەدا گرد دەبوونەوە:

  • لەو شانۆگەرییە كۆمێدیانە بەپلەی یەكەم پشتی بەدیمەن و رووداو بەستووە ، كە لەرێگەی دروست كردنی هەندێ‌ دیمەن و جوولەی كۆمێدی بینەر بێنێتە پێكەنین .
  • ململانێ‌ ی گەنجە دڵدارەكان كە زۆرجاران كێشەیان لەگەڵ گەورەكانییان دابوو .
    *لێك جودا بوونەوەو پاشان گەڕانەوە بۆ باوەشی یەكتر، لەچوارچیوەی كۆمەڵێ‌ دیمەنی سەرەژێرو تەنز ئامێزدا.
  • تەڵەكەبازی و ئەنجامەكانی، كە بینەر زۆرجاران بەهۆی ئاشكرابوونی ئەو تەڵەكە بازیانەو ریسوا بوونی كاراكتەرەكانی دڵخۆش بووەو كەوتۆتە پێكەنین.
    *كێشەو گرفتەكانی ناو خێزان، كە هەندێ‌ جار بینەر لەگەڵ ئەو واقیعە پێكەنیووە، رەنگە زۆر جاران واقیعی خۆی تێدا دۆزیبێتەوەو ئەویش بووبێتە بەشێك لەرووداوو كاراكتەرەكانی.
    یەكێك لەدیارترین شانۆگەرییە كۆمێدیەكانی شكسپیر (خەونێك لەنیوەشەوی هاوین دا ) ی شكسپیرە، كە دەكەوێتە نێو چوارچیوەیەكی خەیاڵی،هاوكوف لەگەڵ واقیع داو رووداوەكانی لە(ئەسینا) روودەدەن.
    لەو نمایشەدا كاراكتەری (بۆتۆم ) دەبێتە گوێ‌ درێژو ئاشقی تیتانیای شاژن دەبێت، بۆیە هەندێ‌ جار نمایشەكە بەناوی( خەونی بۆتۆم ) یش ناونراوە.
    هەروا نمایشی ( شەوی دوانزەهەم) شانۆگەریەكی كۆمێدی نەبووە كە هەر تەنها خەڵك بهێنێتە پێكەنین، بەڵكو لەبنەچەدا شانۆگەریەكی تراژیدی بووە، بەڵام شكسپیر بەرگێكی خەیاڵی لە بەر كردووە.
    شانۆگەریەكی لەناو شانۆگەریەكی تر داڕشتووە و دابەشی كردووە بۆ چەند بەشێك لەهەر یەكێكیان خەونێكی دیاری كردووە و هەموو خەونەكانیشی بەیەك بەستۆتەوە.
    بۆیە زۆرێك لەرەخنەگران ئەو شێوازەی نێوان تراژیدیاو كۆمێدیایان لەشانۆگەریەكانی شكسپیر بەشێوازی ( كۆمێدیای تراژیدی Tragicomedy ) ناو ناوە.
    فیلمی سەردەمی ون بوون
    ساڵی 2015 دەرهێنەری ناسراو ( ریتشاردبراسیول) فیلمێكی كۆمێدی دەربارەی ژیانی شكسپیر بەرهەم هێنا كە تێیدا سوودی لەچیرۆكێكی واقعی شكسپیر بینیووە ، دەرهێنەر ئەو سەردەمەی لە ژیانی شكسپیر ناو ناوە ( سەردەمی ون بوون) و تێیدا باس لەژیانی سادەی رۆژانەی شكسپیر دەكات بەر لەوەی ئەو ناوداریەتیە جیهانییەی هەبێ‌، لەوانە باسی ئەوە دەكات كە چۆن شكسیپیر چۆتە تیپێكی گۆرانی رۆك، بەڵام دواتر لە تیپەكە بە دەریان ناوە، بۆیە بەناچاری لەجلو بەرگێكی نەناسراودا، دەستی كردووە بەكاسبی تەماتە فرۆشی لەبازاڕەكانی لەندەن.
    دەرهێنەر شكسپیری كردووە بەپیاوێكی بێ‌ كارو كاسبی، كە ئەو بێ‌ كاریەی زۆر جاران هەڕەشەی لەژیانی خێزانی كردووە، بۆیە سەری خۆی لەگوندەكەی خۆیان(ستراتفۆرد) هە ڵگرتووە، بەو ئاواتەی بچێتە شارو دەست بكات بەكاری نووسینی شانۆگەری.
    دەرهێنەر بۆ وێنگرتنی ئەم رووداوانەی ژیانی شكسپیر رووی كردۆتە شوێنی لەدایك بوونی شكسپیر كە پێشتر بەناوی ( ولیەم ) ناو نرابوو، بۆ ئەوەی لەوێ‌ شوێنەوارەكانی ئەو نووسەرە بلیمەتە بەسەر كاتەوە.



منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.. محەمەد بەرزی

بە گشتی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت ، ئەو منداڵەیە لە ڕووی دەروونی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و توانای جەستەیی و زمانەوانییەوە ، لە منداڵی ئاسایی جیاوازە . لە هەموو ڕوویەکەوە پێویستی بە یارمەتی و چاودێری و خزمەتکردنی زیاترە . هەر بۆیە کاتێک خێزانێک و بە تایبەتیش دایکێک هەست بەوە دەکات منداڵەکەی خاوەن پێداویستی تایبەتە ، خەمێکی گەورە و گران دایدەگرێ و تووشی ترس و نائارامی و دڵەڕاوکێ دەبێ . بێگومان ئەم حاڵەتەش پێویستی بەوەیە دایک خۆڕاگربێ و زانیاری تەواوی هەبێ و لە هەموو ڕوویەکەوە شارەزای بارودۆخی منداڵەکەی بێ و بە شێوەیەکی ڕاست و دروست مامەڵەی لەگەڵدا بکات . تا منداڵەکەی لەگەڵ دەورووبەرەکەیدا ڕابێت و ئاسودە بژی و هەست نەکات لە هاوڕێ و هاوتەمەنەکانی جیاوازە . جا جێگای خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بۆ چەند ئامۆژگارییەک بۆ دایکێک بکەین ، تا لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتدا بیزانێ :
١ – لە منداڵەکەت تێبگە ، هەندێک لە دایکان چاوپۆشی لەوە دەکەن ، یان پێیان شەرم و شورەییە منداڵەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە . واتە وەک پێویست مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن و پشتگویێ دەخەن . ئەمەش یەکێکە لە هەڵە باو و بڵاوەکان و پێویستە خۆیانی لێ بە دوور بگرن . زۆر گرنگە وەک دایکێک بەڕێز و هاوسۆزیی و زمانێکی زۆر شیرین و ئاسان و سادەوە قسە لەگەڵ منداڵەکەدا بکەی ، هەر چۆن قسە لەگەڵ منداڵێکی ئاساییدا دەکەی . تووڕە مەبە و تۆنی دەنگت بە شێوەی نەگونجاو مەگۆڕە ، تا تێبگات و بزانێ لە تۆ کەمتر نییە . هەوڵبدە لە هەموو شوێنێک پێکەوەبن . کاتێک کارێکی باش دەکات ، ستایشی سەرکەوتنەکەی بکە ، ئەگەر چیش کارەکە گەورە ، یان بچووکیش بێ . با لە ماڵدا دەست و تام و بۆنی شتەکانی دەورووبەری بکات ، چونکە بەکارهێنانی هەموو هەستەکانی گرنگن . تۆ و هەموو ئەندامانی خێزانەکە ، لە مامەڵە کردن لە گەڵ منداڵەکەدا ، پابەندی یەک بۆچوونی یەکگرتووبن . کاتێک شێوازێک لە فێربوونی منداڵەکەدا سەرکەوتوو نابێ ، هەوڵبدە ڕێگەی باشتر تاقی بکەیتەوە ، هانی منداڵەکەت بدە پشت بە خۆی ببەستێت . ڕێگای بدە پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوتەمەنەکانی ناو خێزان و گەڕەک و باخچە و قوتابخانەدا دروستبکات و یارییان لەگەڵدا بکات . چونکە تۆژینەوە پزیشکی و دەروونییەکان ، گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی : ( تێکەڵکردنی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ منداڵی ئاساییدا ، یارمەتیدەرێکی زۆر بە سوودن بۆ پەرەپێدانی توانا جیاوازەکانی ) . پاشان کاتێک یارییەک دەشکێنێت وخراپی دەکات ، سەرکۆنە و هاواری بەسەردا مەکە ، دەکرێ ئامۆژگاری بکەی یارییەکانی بیپارێزێ . بەردەوام چاودێری تواناکانی منداڵەکەت بکە و تێبکۆشە تا پەرەی زیاتری پێ بدەی .
٢ – ئاگاداری ئەوەبە لە کاتی قسەکردندا ڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانی بکەیت ، چونکە ڕوانینی ڕاستەوخۆی قسەکەر بەرامبەر گوێگر ، دەبێتە هۆی تێگەیشتنی زیاتر لەو بابەتەی باسی دەکرێت . سەرباری ئەوەی منداڵی کەمئەندامی دەروونی لە ڕێگای نیگاکانی چاوەکانی تۆوە درک بە گرنگی ئەو شتانە دەکات کە دەتەوێ بۆی باسبکەی . دووربکەوەرەوە لە ڕستەی درێژ ، ناوە ناوە لە نێوان وشەکانی ڕستەکەدا بوەستە و تا دەتوانی ڕستەی کورتیشی بۆ بەکاربهێنە ، تا تێبگات باسی چی بۆ دەکەی . پاشان توڕەیی خۆت لەدەست مەدە ، چونکە پێویستە ئەوە بزانیت هەندێکجار کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت ، ناتوانێ بە زوویی قسەکانت وەربگرێت و لێت تێبگات . بۆیە ئارام بە و دان بە خۆتدا بگرە ، چونکە تووڕەیی و هەڵچوون دۆخەکەی خراپتر دەکات ، خۆشت لە ناو و ناتۆرە و وشەی سووکایەتی بە دووربگرە ، کە دوو هێندە زیان و ئازاری پێدەگەیەنێت .
٣ – بۆ بارودۆخی منداڵەکەت لە ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکاندا ، کات بۆ خوێندنەوە تەرخان بکە و زۆر بخوێنەرەوە ، بە دوای چەندین سەرچاوی باوەڕپێکراودا بگەڕێ و زۆرترین زانیاری کۆبکەرەوە ، خۆت
بکە بە کەسێکی شارەزای دڵنەرم بۆی . فێری شێوازە ڕاستەکانی مامەڵە کردن بە لە گەڵیدا . شان بە شانی ئەو چالاکییانەی بۆ ئەو لەبارن ، بەردەوامیش پەیوەندی لەگەڵ پزیشکەکەیدا بکە . تا بەردەوام ڕادەی گەشەکردنی بزانی و ئاگاداری ئەو هۆکارانەش بی ، کە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشچوونی حاڵەتەکەی . پاشان لە داواکردنی یارمەتیدا لە ئەندامانی خێزان و هاوڕێکانت سوود وەربگرە و شەرم مەکە ، تا کەمێک ئەرکی سەرشانت سووک بکەن و بە شێوازی جیاواز یارمەتی و هاوکاریت پێشکەش بکەن ، هەروەها دەتوانی بە دوای ئەو شوێنانەدا بگەڕێیت ، کە یارمەتی و ئامۆژگاری و خزمەتگوزاری پێشکەش بەو دایک و باوکانە دەکەن ، کە منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتییان هەیە . بێگومان بە گەڕانیش لە ئینتەرنێتدا ، دەتوانی هەندێک ماڵپەڕی باوەڕپێکراو بدۆزیتەوە ، کە بە بەردەوامی ئامۆژگاری پیشکەش بەو جۆرە خێزانانە دەکەن . دیارە هەر تۆ بە تەنها نیت ، جیهانە فراوانەکەی ئینتەرنێتیش تۆ بە تەنها جیێ ناهێڵێ ، دەتوانی کۆمەڵێک دایک و باوک بدۆزیتەوە ، کە هەمان کێشەی تۆیان هەیە ، ئەو دەمە ئاشنای کۆمەڵەی پشتیوانیش دەبی ، چ لە ناو شارەکەی خۆتدا و چ لە جیهاندا .
٤ – لەوانەیە بەبێ مەبەست منداڵەکەت بە کەم بزانی ، یان وا سەیری بکەیت هەست بکات لە ئاستی هاوتەمەنەکانیدا نییە . دەبێ زۆر باش ئاگاداری ئەوەبی ، پەرۆشی زۆرت بۆ پاراستن و ڕێگرتن لە یاریکردنی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیدا ، لەترسی ناو و ناتۆرە و قسەی ناشیرین و زیانی دەوروبەرەکەیدا، وا دەکات هەست بە کەمی و لاوازی بکات و نەتوانێ بە تەنیا ڕووبەڕووی ژیان ببێتەوە .
٥ – هەموو هەوڵەکانت تەنها بۆ خوێندنەوە و لایەنی تەندروستی منداڵەکەت تەرخان مەکە و لایەنی گرنگی کۆمەڵایەتیش لە بیر بکەی ، کە هۆکاری سەرەکی تێکەڵبوونی منداڵەکەتە لەگەڵ هاوڕێکانیدا . چونکە لە بیرکردنی ئەم لایەنە گرنگە ، کاردانەوەی زۆر خراپی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە . هەر بۆیە پێویستە لە چالاکی و بۆنە و سەیران و گەشتەکاندا هاوبەشی بکات . پاشان بەدواداچۆنیش بکە ، تا لەوەش دڵنیابی مامۆستاکانیش پەیوەندی باشییان لەگەڵ منداڵەکەتدا هەیە .
٦ – تا دەتوانی بە دەم و لەبزێکی زۆر شیرینەوە باسی کەسە سەرکەوتووەکانی پێداویستی تایبەت بۆ منداڵەکەت بکە ، کە بەو حاڵەتەشەوە توانیویانە دەستکەوتی مەزن و پڕ بەها بە دەستبهێنن ، باسی چیرۆکی سەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ناو و ناوبانگییانی بۆ بکە ، کە بوونەتە هاندەر بۆ کەسانی تر . بەم ڕێگایەش منداڵەکەت هەستدەکات ، کە ئەویش وەک ئەوان دەتوانێ کاری گرنگ بکات و هیچ شتێک نییە بتوانێ ڕێگا لە سەرکەوتنی بگرێ .
٧ – هەوڵبدە گەشە بە بوارەکانی تەکنەلۆژیا بدات : بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵەکەت ، سود لە پیشکەوتنی تەکنەلۆژیا وەربگرە . چونکە ئەمڕۆ زۆر بەرنامە و یاری تایبەت بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەوانەی کیشەی فێربوونیان هەیە دروستکراون ، کە دەتوانن گەشە بە توانا و جموجۆڵە جیاوازەکانییان بدەن .
٨ – پێویستە منداڵەکەت فێربکەی شەرم لەو کەرەسانە نەکات ، کە
بەکاری دەهێنێ . پاشان هەوڵ نەدات وەک باقی هاوڕێکانی بە شێوەیەکی سروشتی دەربکەوێ . بەڵکو پێویستە ڕێز لە جیاوازییەکان بگرێ و بارودۆخی خۆی وەک منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت قبوڵ بکات ، ئەوانەش فێربکرێن ، کە لە دەورووبەرین بارودۆخ و جیاوازییەکانی ئەویش قبوڵ بکەن .
٩ – بە وردی چاودێری بکە ، لەوانەیە منداڵەکەت کیشەی پەیوەندیکردنی لەگەڵتدا هەبێ . یان داوا و ئارەزوو ، یان تووڕەی خۆی دەربارەی شتێک دەرببڕێ . بۆیە چاودێریکردنی ڕەفتاری منداڵەکەت ، هۆکاری سەرکییە بۆ پەیوەندیکردن لە گەڵیدا و زانین و ڕاهاتن لە هەڵسوکەوتەکانی . ئەمەش وادەکات بزانیت گۆڕانکاری دەروونی بەسەردا هاتووە ، یان هەڵسوکەوتەکانی ئاساییە .
١٠ – هەوڵبدە کاری سووکەڵەی پێ بسپێرە و چاودێری بکە . با خۆی کراسەکەی لەبەر بکات و سەری خۆی دابهێنێت و میوە و خواردنی خۆی بخوات . هەموو جارێکیش بۆ ئەو کارانەی بە باشی ئەنجامی دەدات بە گەرمی دەستخۆشی و ستایشی بکە . چونکە ورە و هێز و توانای پێ دەبەخشێ .
١١ – زۆر گرنگە بە هۆی بارودۆخەکەیەوە خۆڕاگر بی و نا ئومێد و گلەیی لە بەختی خۆت نەکەی . بەردەوام ئارام و گەشبین بە ، چونکە بە ئارامی باشتر دەتوانی مامەڵە لەگەڵ کێشەکانیدا بکەی . مەهێڵە هیچ شتێک سەرقاڵت بکات لەوەی گرنگە . واتە تا زیاتر هاوکاری بکەیت و بە سۆزە و خۆشەویستییەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەیت و بەرامبەر کێشەکانی خۆڕاگربی ، کاردانەوەی گەورەی لەسەر منداڵەکەت دەبێ .
١٢ – هانی منداڵەکەت بدە منداڵانی دیکەی خاوەن پێداویستی تایبەت بناسێت و ئاشنای چیرۆکەکانیان بێ ، تا بزانێ منداڵی پێداویستی تایبەتیش دەتوانی زیرەک و ژیانی خۆشی هەبێ .
لە دواجاردا زۆر پێویستە خزم و کەسانی نزیکی دایک و باوکی ئەم جۆرە منداڵانە ، ڕێز لەو دایک و باوکانە بگرن و هەستییان بریندار نەکەن و هەرگیز ئەم جۆرە پرسیار و قسانەیان ڕووبەڕوو نەکەنەوە : ئ – منداڵەکەت ئاسایی دەردەکەوێت و هیچ شتێکی نائاسایی تێدا نابینم . ب – ئایا منداڵەکەت ئەنجامی بۆماوەییە ؟ . پ – دڵنیام ئەو چاکدەبێتەوە ، وایە ؟ . ت – بۆچی دوای منداڵی یەکەم وازت لە منداڵبوون نەهێنا ؟ . ج – بە ڕاستی تۆ دایکێکی مەزنی ، نازانم چۆن بەرگەی ئەو هەموو کێشانەی دەگریت . چ – دامەنیشە باسی خزمێکی خۆتی بۆ بکەی ، کە هەمان دۆخی ئەوی هەیە و مەکەوە بەراوردکردنی نێوانییان .

تێبینی : بۆ ئەم باسە سوود لە چەند سایتێکی عەرەبی و ئینگلیزی وەرگیراوە .




هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی ( جیویل کێلچێر ).. نووسین و وەرگێرانی: ناڵە حەسەن

  • ( ڕزگاربوون لە خۆم )
    چەندجار بە بێدەنگی گریاوم
    کە دەبێ لەخۆم ڕزگارم بێ
    لە ناوەڕاستی شەودا
    جووڵەکردن
    بێحەد ترسناکە
    وەڵامە تۆقێنەرەکەش
    لەوانەیە
    لەدەرەوەی تواناکانی من بێ
    کە هەردوو دەستم
    زۆر بچووکن
    کەس نابێت بە تەنیا هەست بەوە بکات ..!
  • ( دەی تەنها ماچم بکە )
    دەی تەنها ماچم بکە
    لێگەڕێ با قژی شێواوم
    بەنێو پەنجەکانتا بڵاوبێتەوە

پێم بڵێ هیچ شتێک پێویست بە تەواوبوون ناکات و
هیچ کاتژمێرێکیش پێویستی بە گەڕانەوە نییە

تۆ کە دەنگی منت هەیە
هیچ زەنگێک بێدەنگ نییە
لە جیاتی ئەوە با باوەش بە تۆدا بکەم و
لەوێشدا بمێنمەوە

پیاوێک داوام لێناکات ببم بەکەسێک
کە ئەو دەیەوێت
بەڵام ڕێگەم دەدات کە خۆم بم
وەک ئەوەی کە هەم

گڕێکی زەردی هەوەس
لە جەستەیەکی باریک ئاڵاوە
ئیدی دەچێتە نێو باوەشی
وەک سەلامەتترین بەندەر
بۆ چاودێری و دڵنیایی ..!

  • ( شیعری خۆشەویستی )
    دوێنێ شەو عەشقمان کرد
    لەژێر ئەستێرەکاندا
    مانگیش ڕووەو خوارەوە
    چاوەکانی دەتروکاندن و دەیبینین
    بە جەستەی رووتەوە لەنیو تاریکیدا
    ڕاکشابووین
    وەک ڕەگە رووتەکانیش
    بەنێو قەد و ئەنیشکی ڕووەکە گەییوەکان
    چوبووینە خوارەوە
    ببووین بە قەستانەی زستانە بریقەدارەکان
    جەستەی ئەو پیاوەی من خۆشمدەوێ
    بە دەم داخراوەیی و لێو لەسەروەک دانان
    زمانی گوڵەکان پڕ دەکات لە شاگەشکەیی
    بە تامەزرۆیی و بەبێ وچان
    دەمتوانی
    وێڵی نێو کیشوەری
    دۆڵە زێڕیینیەکانت بم
    تا ڕۆژگارە دڵگەشەکان
    بەیانییەکی نوێ
    بە هەڵکشان بە نێو قووڵاییەکانی
    نهێنییەکانی بوونت / بدۆزێتەوە …!
  • ( لەبیرکردن )
    ئەو بە پێستی بەردەوە دەڕوا
    بۆ ئەوەی خوێنی لێنەڕژێ و
    سەر شۆستەکان پیس نەکا

بە مەبەست چاوەکانی دادەخا و
هەوڵدەدا
شتەکانی بیرکەوێتەوە

خوێنبەرەکانی پشت چاوی
بە نەخشە ڕێگایەکی شین
وەک هەر کەسێکی تر
بەرەو دەریای دەبەن …!

  • ( هەست گۆڕینەوە )
    کە زمان بە جەستەمدا
    دەهێنی
    دڵم لەنێو ئارەزووەکانت دەتوێتەوە

گوێچکەکانم دەبن بە با
ڕەگی دەمارەکانم دەگۆڕێن
جەستەم دەتوێتەوەو
گەدەم دەبێت بە دووانەیەک
لەگەڵ مانگدا

تەڕمکە تا ئەو دەمەی
ون دەبم لەنێو تیشکێک
وەک ڕیشاڵی سەر بەردە بچووکەکان
بە باڵی زۆرەوە
هێلانە دەکەن لەنێو دەستەکانی تۆدا …!

  • ( ونبوون )
    ونبوون
    مەتەڵێکی ئەستێرەییە
    کە وەک ئاو
    هەناسە دەدات و
    وەکو بەردیش دەهاڕدرێ …!
  • ( خۆت کۆکەرەوە )
    لە کەنار دەریایەک خۆت کۆکەرەوە
    منیش دێم و لەوێدا خۆشمدەوێی
    خۆت کۆکەرەوە لەگەڵ شتە کێوییەکان دا
    لەگەڵ گۆرانییەکانی چۆڵەکە و کەفی دەریا
    لێگەڕی با جوانییەکی شێتانەش خۆی کۆبکاتەوە
    لەنێو چاوەکانت بدرەوشێتەوە و بانگم بکا
    چونکە من ئارەزووی پیاوێک دەکەم
    لەنێو قژیدا بۆ شتە کێوییەکان هێڵانە چێبکا
    ئەو پیاوەی گڕو بڵێسە ماچ دەکا …!

_ کورتەیەک لە ژیان و بەرهەمەکانی ( جیول کێلچێر ) :
جیول کێلچێر یەکێکە لە شاعیرە مۆدێرنەکانی ئەمریکا ،، بە فۆرم و ڕوئیایەکی نوێوە شیعر دەنووسێت ، لە لە ٢٣ی مەی ساڵی ١٩٧٤ لە ( پەیسۆن ) لە دایک دەبێ و لە ( ئەلیسکا ) ژیان بەسەر دەبات . لە تەمەنی شەش ساڵیدا ئەوەی لەخۆی هەستپێکردووە کە حەزێکی تایبەتی بە شیعر و گۆرانی و مۆسیقا هەیە .. هەر لە تەمەنی گەنجێتییەوە بە وشیارییەوە هەنگاوی بەرەو گەیشتن بە خەونەکانی ناوە ،، لەم نێوەندەشدا دایک و باوکی پاڵپشت و هاوکاری بوون . جیول خاوەن بەهرەیەکی فرەڕەهەند بووە .. لەپاڵ شیعر نووسین ، خولیای مۆسیقا و گۆرانی گوتن و کاری ڕۆژنامەگەری و هاوکات تێکستی بۆ گۆرانیش نووسیوە و کاری نواندنیشی کردووە . جیول لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بەناوی ( شەوێک بەبێ زریپۆش ) بڵاودەکاتەوە .. ئەم کتێبەی دەنگدانەوەیەکی زۆرباشی دەبێت بە پێی سەرچاوەکان دەبێت لە یەکێک پڕفرۆشترین کتێبی ئەوساڵەی ( نیۆرک تایمز ) لە ( کالیفۆرنیا ) شیعرەکانی ( شەوێک بەبێ زریپۆش ) .. شیعری ناسک و پڕ چێژن ، لەڕووی زمان و وشە و دەستەواژەی شیعریەوە لە ئاستێکی بەرزی جوانکاریدان .. لەنیو شیعرەکانی ، بە قووڵی تەعبیری لە هەستەکانی خۆی کردووە .. پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ناوەوەی خۆی و دەرەوەی خۆی رەسم کردووە .. جیول بۆ پێشەکی کتێبە شیعرییەکەی دەنووسێت ( من بۆ تەقاندنەوەی ئەو بێدەنگییەی ناوەوەی خۆم دەنووسم ، بۆ کردنەوەو دۆزینەوەی کایەکانی ڕۆح و ئاشکراکردنی هەستەکانی بینین و گەیشتن بە ئاشتی و ئارامی ، هاوکات بە چڕی هەستەکانی یەکەمین ئەزموونی خۆشەویستی خۆی و وانەکانی ڕاستی و متمانە و وانەکانی خیانەت و ساڕێژبوونەوەی برینەکان باسدەکات . هەر لەو پێشەکییەی ( شەوەکانی بێ زریپۆش )دا لە پەرەگرافێکیتر ،، پێ لەسەر قسەکانی ( دیلان تۆماس ) ی شاعیر دادەگرێ و دەڵیت / شیعری جوان لەنێو واقیعەوە هەڵدەقووڵی دونیا هەرگیز وەکو خۆی نامێنیتەوە ، شیعری جوان لە هەوڵی مانەوەی جوانیەکان دا دەبێت . یان شیعری باش یارمەتی ئەوە دەدات کە گەردوون بە ناوازەترین شێوە دەرکەوێت ، یان یارمەتیدەری هەرکەسێک دەبێت بۆ فراوانکردنی مەودای مەعریفە و زانین لەنێو ئەو رووبەرەی کە دەورەیداوە .) .. وەکو گوتمان جیول کەسێکی پڕ وزە و خاوەن توانا و بەهرەیەکی فرە ڕەهەند بوو .. لە شەش ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی گووتن کردووە . لەگەڵ دایک و باوکی لە ( قاوەخانەیەکی ساندیاگۆ ) بەردەوام مۆسیقا و گۆرانییان پێشکەس کردووە ، لە تەمەنی پانزە ساڵی یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٥ بەناوی ( pieces of you ) بڵاوکردۆتەوە . ئەم ئەلبوومەی ڕیکۆردێکی باشی شکاند زێتر لە سیی ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا .. لەدوای ئەوە چەندین ئەلبوومی تری بەرهەم هێناوە ،، جیول کاری نواندن و ئەکتەریشی کردوە لە ساڵی لە ساڵی ١٩٩٩ وەک کارەکتەری سەرەکی بەشداری لە فیلمی ( Rides with the devil ) کردووە ، کە بەم کارەی لە ئاستێکی بەرین دەناسرێ و دوای ئەوەش لە چەند کارێکی تری نواندن بەشداری دەکات .. جیول لە ساڵەکانی دوای دوو هەزار بە تایبەت لە دەوروبەری ساڵەکانی دووهەزار و چوار و دووهەرار و شەش ، لەو دەورانە بە چڕی ئیش لە سەر مۆسیقا دەکات و چەندین ئاواز یان مۆسیقای سەما بەرهەم دەهێنێ .. جیول لەبواری مەدەنی و مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی تاک ئاکتیڤیست و چالاکوانێکی پڕ وزە بووە .. لەبارەی ژیانی تایبەتیش / جیول لە مانگی ئابی ٢٠٠٨ لە ( باهاماس ) هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە دێرینەکەی دەکات ، کە پاڵەوانی ( ڕۆدیۆ تای مۆرایە ) ، لە تەموزی ٢٠١١ بە لەدایکبوونی کوڕەکەی ( کاسێ ) جیول دەبێ بە دایک ، دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ هاوسەرەکەی پلانی جیابوونەوە دادەنین .. ئەوەی شایانی باسە جیول هێشتا لە ژیان بەردەوامە .

                                                          جانیوەری ٢٠٠٣



بە هاناوەچوون بۆ یارمەتیدانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران!.. نووسینی: عەبدولڕەحمان گەورکی

ئاوڕدانەوەیەک لە پڕۆژەی (کۆلۆنیالیزم و کۆنەپەرستان) دژ بە راپەڕینی خەڵکی ئێران!

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی رووخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئایینی لە ئێران، سازشتکارانی رۆژئاوایی وەخۆکەوتوون لە سەر ‌هێڵی سازان لەگەڵ دیکتاتۆرییەت، “کوڕەکەی شای دیکتاتۆری پێشوو” بخەنە سەر کورسی “وەکالەت(!)” بۆ خەڵکی ئێران، هەتا رێگە خۆش بکەن بۆ سەپاندنی جۆرێکیتری دیکتاتۆرییەت بەسەر خەڵکی ئێراندا. میدیای (فارسی زمان)ی سەر بەو سیاسەتە قێزەونەشیان چالاک کردووە، بۆ پێشخستن و سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە، بۆ ئەوەی بڵێن خەڵکی ئێران جگە لە (دیکتاتۆرییەت) هیچ بژاردەیەکیتریان لەبەردەمدا نییە!

دامەزرێنەران و پشتیوانانی سیاسەتی سازان لەگەڵ دیکتاتۆری لە یەکێتیی ئەورووپا، هەر بەمەوە نەوەستاون و لە کردەوەیەکی بێشەرمانەدا، رێگریان کرد لە ناوزەدکردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەم یەکێتییەدا، کە دژ بە خواستی زۆرینەی هەرەزۆری ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپایە. پێش ئەمەش شاهیدی لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووین لە پێوەند لەگەڵ راپەڕینی سەراسەریی خەڵکی ئێراندا کە وتی: “ئێرانییەکان خوازیاری چاکسازین لە وڵاتەکەیاندا، نەک رووخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری(!)”

دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی سیاسەتی سازان لەگەڵ دیکتاتۆر و، دووریش نیە لە چاوەڕوانی کە دیمەنە سەرنجڕاکێشترەکانیتریشی بێتە بەر چاو!، پێش هەموو شتێک ئاماژەن بۆ بەرەوپێشەوەچوونی راپەڕینی خەڵکی ئێران و سەرکەوتنی بەسەر دەسەڵاتدا و نیشانەی نزیکبوونەوەی رووخاندنی ئەم دەسەڵاتەیە. بۆیە سەرهەڵدانی دیاردەی (وەکالەتخوازی بۆ کوڕی شا) و، “هەنگاوە سازشتکارانی ئەوروپی” دوو رووی پڕۆژەیەکی “کۆنەپەرستی-کۆلۆنیالیزم”ن لە دژی خەڵکی ئێران و بۆ بەردەوامیدان بە “دیکتاتۆرییەت لە ئێراندا.

لە کولتوری سازشتکاراندا “بەرژەوەندخوازی” جێگرەوەیەکی باشە بۆ “شەرەف” و “دادپەروەری” و “مافەکانی مرۆڤ”. هەر بەم هۆیەشەوەیە بە ئاسانی چاوپۆشی لە تاوانەکانی “تیرۆر” و (بانکەوانی تیرۆریزم لە جیهاندا) دەکەن و سوپای پاسدارانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران بە “تیرۆریست” نازانن. چون لەم کولتۆرەدا و لە روانگەی ئەوانەوە بڤەیە!

بۆ هەموو لایەک روونە کە سیاسەتی “سازان لەگەڵ دیکتاتۆر” زۆر زیانبەخش و قێزەونانەیە و دژی شارستانیەتی مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە. چونکە بە هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ دەسەڵاتی دیکتاتۆر هەوڵ دەدات کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە جووڵە و پێشکەوتن و بەرەوپێشەوەچوون بخات. دژایەتیکردن و رێگریکردن لە ناوزەدکردنی سوپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆر لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، سازان لەگەڵ دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرییە کە شەرعیەتی جەماوەریی نییە و هەر بەو سوپای پاسدارانە، هەموو خاکی ئێران (هەروەها زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش)ی خەڵتانی خوێن کردووە. بێ هۆ نییە کە دەسەلاتی دیکتاتۆریی ئایینی لە ئێران لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە وەک (بانکەوانی گەورەی تیرۆر لە جیهان) و (گرنگترین هۆکاری نائەمنی) لە ناوچەکە و جیهاندا ناسراوە.

ڕێگریکردن لە ناوزەدکردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەکێتیی ئەورووپا، نەک هەر قێزەونانەیە، بەڵکو دژی پرۆسەی شارستانییەت و مرۆڤایەتی و بیروڕای گشتییە لە جیهان و بەتایبەتی خەڵکی ئەوروپادا و دەبێتە هۆی هاندانی دەسەڵاتی ئایینی لە ئێران بۆ توندوتیژی و خوێنڕشتنی زیاتر. ئەم هەنگاوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەوە دەردەخات کە پشتیوانیکردنی زارەکی دەوڵەتانی ئەوروپا لە راپەڕینی خەڵکی ئێران، “فریودەرانە” و، وەستانیان لە تەنیشت خەڵکی ئێران “رواڵەتی” و، گەڕاندنەوەی ناوزەدکردنی سوپای پاسداران وەک تیرۆریست بۆ دادگا “قێزەونانە” و هەڵەیە. چونکە لە زۆر نموونەیتردا، ئەم یەکێتییە و ئەم دەوڵەتانە بەبێ ئەوەی روو لە دادگا بکەن و بڕیار بۆ دادگا جێبهێڵن، ئەمجۆرە ناوزەدکردنانەیان لە دژی “ئۆپۆزیسیۆنی ئێران”ی ئەنجام داوە و بە پێچەوانەوە، ئەوە دادگاکانی ئەوروپا و رۆژئاوا بوون کە بەرانبەر بە سازان و سات و سەودای دەوڵەتانی ئەوروپایی لەگەل دیکتاتۆری ئێران، (داد)یان هەڵبژارد و ئەو دەوڵەتانەیان ناچار کرد ملکەچی یاسا بن و ناوزەدکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بسڕنەوە!

ئەوەی کە شەرمەزاربوونی یەکێتی ئەوروپا و رەهەندەکانی زیاتر دەردەخات، “هاوکاتبوونی پێچەوانە”ی ئەو هەنگاوەیانە لەگەڵ راپەڕینی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەلاتی ئایینی لە ئێران و هەروەها هاوکاتبوونیەتی لەگەڵ پڕۆژەی (کۆنەپەرستان) و (کۆلۆنیالیزم) بۆ رزگارکردنی دەسەڵاتی ئێران لە رووخاندن. هەروەک چۆن خەڵکی ئێران بە کەمتر لە رووخاندنی دیکتاتۆر رازی نەبوون و رازی نابن، لەدەرەوەی ئێرانیش خەڵکی ئێران بە “پشتیوانیکردنی زارەکی” و “سەرکۆنەکردنی رواڵەتی و بێ کردەیی دیکتاتۆری ئێران” و “سزادانی دڵۆپ بە دڵۆپ”ی ئەم دەسەڵاتە فریو نادرێن و بە کەمتر لە ناوزەدکردن و هەڵوەشاندنەوە و لە ناوبردنی تەواوەتی سوپای پاسداران و وەزارەتى بەدناوى ئیتڵاعات و هەموو داو و دەزگاکانی دەسەلاتی خوێنڕێژى ویلایەتی فەقیهی رازی نابن!

ئەزموونەکانی گەل بە درێژایی مێژوو ئەو راستییە دەسەلمێنن کە خەڵک بەسەر دیکتاتۆرییەتدا سەردەکەون و دیکتاتۆرەکانیش فڕێ دەدرێنە زبڵدانی مێژووەوە. چارەنووسی ئەو کەس و لایەنانەی (سازان لەگەڵ دیکتاتۆر)یان کردۆتە پیشەی خۆیان یان خزمەتکردن بە دیکتاتۆر، زۆر بە ئازار دەبێت! یەکەم دەرەنجامی ئەو هەنگاوەی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەیە کە سازشتکاران لە (شۆڕش) و (گۆڕانکاری) لە ئێران دەترسن. چونکە ئەوان لە مانەوەی دیکتاتۆرییەتدا بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن و لە سەرهەڵدان و سەقامگیربوونی ئازادی و دیموکراسی لە ئێران، سیاسەتی خۆیان بە مردوویی دەبیننەوە.

شارەزایانی سیاسی و کۆڕ و کۆمەلە کارناسەکانی پێوەندیدار بە کار و باری ئێران لەسەر ئەو باوەڕەن کە رێژەیەی بەرفراوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە پشتبەستن بە کارنامەی رەشی دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەت لە هەردوو دیوی سنوورەکانی ئێران، خوازیاری ناوزەدکردنی سوپای پاسدارانن لە لیستی تیرۆر و و نەهێشتنەوەی ئەو هێزە تیرۆریستییە. خانمی مریەم رەجەوی لەم پێوەندییەدا رایگەیاند: “تاوان لە ئێران کەمتر هەیە کە سەرچاوەکەی سوپای پاسداران نەبێت. تا ئێستا لە ناوچەکەدا هیچ شەڕخوازی و تاوانێکی گەورەی تیرۆریستی رووی نەداوە کە پاسداران هۆکاری راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی نەبن”.

دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران دەیەوێت وا نیشان بدات کە “بەدیلێکی دیموکراتی” لە گۆڕەپانی راپەرینی گەلدا بوونی نییە و “ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە” بە مانای گەڕانەوەیە بۆ “دیکتاتۆرییەتی حەمەرەزاشای پەهلەوی” یان “بشێوی و ئەنارشی” لە ئێران و ناوچەکە. بەڵام راستییەکانی گۆڕەپانەکە بە توندی ئەم فرت و فێڵ و چەواشەکارییەی دیکتاتۆرییەت رەتدەکاتەوە. یەکگرتوویی خەڵک و ئیرادەی پتەویان بۆ گۆڕانکاری لە ئێراندا، هەروەک بەردەوامبوونیان لە راپەڕین بە گرژی، بۆ ماوەی چەندین مانگ، بەڵگەیە لەسەر ئەو راستییە کە ئەم راپەڕینە بۆ رووخاندنی دیکتاتۆرییەت، خاوەنی رێبەرایەتی و رێکخستنە و مەبەستدارە و، سازشتکارانی رۆژئاوایی بێهودە هەوڵی یارەمەتیدانی دیکتاتۆرییەت لە ئێران دەدەن.

کۆتایی

نووسینی عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی




خۆڵە مێشی.. پشکۆ ناکام

()..گەر “اسماعیل خەیات” بە فڵچەکەی خۆی ، بە ڕەنگەکانی ئەندێشەی خۆی چەن پۆرترێتێکی ئەم سەرکردە و ئەو بنکردە ، ئەم سەرۆک و ئەو هەڤاڵ بکێشایە ، هەڵبەتە لە کۆچی دواییا بە هەزاران کەس ڕێ ی گۆڕستانیان ئەگرتە بەر و وەک دروشمی مەراسیمەکان ئەیانووت:…حەیف کۆستمان کەوت !!…..بەڵام ئەو ئەیزانی بەکار هێنانی فڵچە بۆ تابلۆی
بازرگانەکان وەک فڵچەی پێڵاو وایە ، هەر شەوقی هەیە و ئەرزشی نیە…

().. گەر “ئاسۆی سەلطە” کاتی خۆی لەبەر دەم حەدیقەی شەعب و لە “یوم المحافظة”
ببوایە بە مایسترۆی ئەو ڕۆژە ، هەڵبەتە پێش کۆچی دوایی لە سێ چوار لاوە معاش و مەکرەمەی حیزبی ئەبوو …بەڵام ئەو کەمانچەکەی لە دوو هەڵبژاردنا ئەبینی : كەمانچە وەک دەنگی خەڵکی چەوساوە و ئازار کێش یان کەمانچە وەک”لۆتی”یەک بۆ هەڵپەڕاننی ئەم یان
ئەو..؟ بێ پەیام و دوور لە ئەخلاقیاتی هونەرمەند ؟..ئاسۆ یەکەمیانی هەڵبژارد و لە دوورە
ووڵاتا جگە لە ئاو و هەوای غوربەت کەس ماڵ ئاوایی لێ نەکرد…

() …گەر” عمر چاوشین” بە دەهۆڵێکەوە لە “دوا ڕۆژی ئابا” قۆڵی بە قۆڵی “برا حرس جمهوری”یەکەی بکرادیە ، دیارە مەراسیمی پرسەکەی لە هۆڵێکی شایستە بەو و لە چەن مزگەوتێکەوە لە یەک کاتا ئەبوو ، بەڵام ئەو هەموو ساڵانی خزمەت کردنی خۆی لە هونەرا
كردە “قەرەوێڵەیەک” تا شەوانە لە خەڵوەتخانەی پیرە بێ کەسەکان لەسەری ڕۆژ بکاتەوە..

() گەر “عوسمان چێوار ئەوەنە دوکەڵی جگەرەکەی نەکرایە بە ناخیا و لە جیاتی ئەحەی
كڕنو “زێڕە”یەکی بنووسیایە ، بێ شک بە مستێک تاج و نەجمەەوە خانە نشین ئەکرا …..
بەڵام هەیهات،، دیدی چێوار وابوو کە ئەو خۆی جگە لە ئەحەی کڕنو شایەتی سەردەمێکی
تەڵخی تێکەڵی کۆمیدیا و تراجیدیای میللەتەکەیەتی و بەهاکانی ئینسان لەوە شکۆمەن ترن کە بۆ ئەوەی “قەرزاری” چایخانەکەی تەلەفزیۆن نەبوایە ، خۆی بکردایە بە “قۆشمەچی” ئەم لا یان ئەولا …بەڵام بازبازێنی ئەقڵ ئەنجامەکەی بەڵانس تێک یان و کەوتنە ، بۆیە ئەو کۆچی دوایی کرد لە مێژووی شانۆی کوردیا هەر بە پێوە وەستاوە..

میللەتێک حورمەتی کەسە بە توانا و ئەقڵ بە دونیا شکاوەکانی خۆی نەگرێ، میللەتێکی کەنەفت و ئیفلیجە ، هیچ گڵۆپێکی ڕۆشنایی ڤیللا و باغە تایبەتییەکان ناتوانێ ڕەنگی تار و تاریکی
فەرهەنگەکەی ڕووناک کاتەوە ،،،تیایا ڕەش و سپی تێکەڵ ئەبێ ، سەرتاسەر یەک ڕەنگ
ئەنوێنێ : خۆڵە مێشی..’..




پشتیوانی مانگرتنی ڕۆژی ١ی شوباتی كرێكارانی به‌ریتانیا ئه‌كه‌ین!

پاڵپشتی ته‌واوه‌تی خۆمان بۆ مانگرتنی كرێكارانی كه‌رتی گشتی له‌ به‌ریتانیا كه‌ ساڵی پار ده‌ستی پێكرد و بۆ ئه‌مساڵیش سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه‌ ڕائه‌گه‌یه‌نین. كۆنگره‌ی یه‌كێتیه‌ كرێكاریه‌كان (TUC) بانگه‌وازی بۆ ڕۆژێكی تایبه‌تی ئاكسیۆنێك كردووه‌ له‌ ڕۆژی ١ ی شوباتدا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژ به‌و یاسایه‌ی كه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی مانگرتن. ئه‌م یه‌كێتیه‌ كرێكاریانه‌ له‌ ڕۆژی ناوبراودا مانگرتنه‌كانیان ڕائه‌گه‌یه‌نن: یه‌كێتی زانكۆ و كۆلێژه‌كان (UCU)، یه‌كێتی سه‌راسه‌ری په‌روه‌رده‌كاران (NEU)، یه‌كێتی شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان (ASLEF)، یه‌كێتی خزمه‌تگوزاریه‌ گشتی و بازرگانیه‌كان (PCS) و یه‌كێتی گشتی كرێكارانی هێڵی ئاسن و گواستنه‌وه‌ و ده‌ریایی (RMT). هه‌مووان داخوازی زیادبوونی كرێیان پێ به پێی هه‌ڵاوسان هه‌یه‌ و له‌ مانگه‌كانی داهاتووشدا چالاكی فراوانتر ئه‌گرنه‌ به‌ر.

سه‌رمایه‌داری كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر دزینی به‌رهه‌می هێزی كاری ئێمه‌ به‌نده‌، ئێمه‌ كرێكارانی به‌جۆرێك خستۆته‌ ژێر فشاره‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ سه‌ختی ته‌حه‌مولی زه‌حمه‌ته‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان ئه‌كه‌ین. هێشتاش كاتێ داوای مافه‌كانمان ئه‌كه‌ین له‌پێناو باشكردنی ژیانماندا، ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوت ئه‌بینه‌وه‌ و ئه‌یانه‌وێ به‌ یاسا پاشه‌كشه‌مان پێ بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ له‌پێناو داهاتووی مناڵه‌كانمان و خۆماندا پێویسته‌ به‌ ده‌سته‌جه‌معی ڕووبه‌ڕوویان بینه‌وه‌.

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كرێكارانی هێڵی ئاسن و كرێكارانی فریاكه‌وتن، كرێكارانی ئاگركوژێنه‌ره‌وه‌، شۆفێرانی پاسه‌كان، په‌رستاران، مامۆستایان و كارمه‌ندانی حكومی و زۆری تر له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان و هه‌روه‌ها دژ به‌ یاسای نوێی دژه‌ مانگرتنه‌ كه‌ ئازادی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و مانگرتن بۆ كرێكاران به‌رته‌سك ئه‌كاته‌وه‌ و ئه‌یانخاته‌ به‌رده‌م هێرشه‌كانی خاوه‌نكاره‌كانه‌وه‌.

وا دیاره‌ كه‌ سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین و زیادبوونی بێكاری و خراپبوونی خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كان و خۆدزینه‌وه‌ له‌ زیادكردنی كرێ و بڕینی بیمه‌كان و هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان و … هتد. به‌س نین بۆ حكومه‌ت تاكو هێرشه‌كانی پێبكاته‌ سه‌ر كرێكاران. ته‌نانه‌ت ئه‌یانه‌وێ هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی كپ بكه‌ن و توڕه‌ییمان دژ به‌و سه‌ختیانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووین، له‌ڕێی یاسای دژه‌ مانگرتنه‌وه‌، دابمركێننه‌وه‌.

به‌ڵام ئێوه‌ هیچ ڕێگه‌یه‌كی ترتان له‌به‌رده‌مدا نییه‌، جگه‌ له‌ به‌رده‌وامی دان به‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن هه‌تا حكومه‌ت ناچار ئه‌كه‌ن له‌و یاسا تازه‌یه‌ پاشگه‌ز بێته‌وه‌ و له‌وه‌ش زیاتر ڕێبگرن له‌وه‌ی ژیانتان زیاتر به‌ره‌و خراپی ببه‌ن.

ئێوه‌ له‌م خه‌بات و تێكۆشانه‌تاندا به‌ ته‌نها نین!

ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٨\١\٢٠٢٣




فەیسبووکەچیرۆك/ بەشی حەڤدەم.. فەتاح حەسەن

مەممكگرتن
بەمڕۆژی جەژنە ، ئەمە دوەمجارێتی دەستبخاتە بنی مەمکی و لە سوخمە تەنگەکەی مەمکێکی دەربهێنێت، لەمەراقا خەریکە دڵی بتەقێت، نازانم بۆ نایگرێت.. بۆ؟ بەناچاری دەیخاتەوە شوینی خۆی، وەنەبێت شۆڕبوبێتەوە یا شلوشێواو بێت، هێندە توندوتۆڵ و قوت بوون دەستەخوشکەکانی ئیرەییان پێدەبرد. چیدەسەڵاتە، وەکو خۆی دەیگوت من هەر بێبەختو شانسم ئەگەر بەختم ببوایە دەیگرت و دڵم ئاوی دەخواردەوە ئێستاماڵەکەچۆڵە.. هەرخۆیو ئەو ماونەتەوە دیسان بۆی دەرهێنا،هەردووچاوی نوقاندو کەوتە دەمەلەرزەکردن ئەوەندەی نەخایاند ئاهبەدڵیداهات،بە دەمەقوتیلەییەکەی گرتی،ناوچەوانی ماچکرد،ئۆخەی ئۆخەی جەرگەکەم مەمکیگرت.

خۆبەخش
هێندە گورجوگۆڵ کاری دەکرد گەر لە دەمی خۆیت نەبیستایە بڕوات نەدەکرد کە، نەنکە، لە دوکانێکی ( خاچی سور )* ئیشی دەکرد، سەرپەرشتیاری دوکانەکە چاوی پیادا هەڵنەدەهات،( ئیرەیی لەناو ژناندا دەردێکی کوشندەیە) ، بەئاواتەوە بوو هەڵەیەك بکات و لەقافدا بیگرێت تا ڕووشکێنی بکات، ئەو ڕۆژە ( کاشێر ) بوو، بەدەم خەندەو پێکەنینەوە کڕیارەکانی بەڕێدەکرد، کڕیارێك پارەکەی لەسەر مێزەکەی بەردەمی دانا و بەداوای لێبووردنەو پێنج کرۆنیشی کەمە، بەخەندەیەکەوە پارەکەی هەڵگرت و هیوای ڕۆژێکی خۆشی بۆ خواست، سەرپەرشتیارەکە بە خنەخن بەلایاندا دەهات و دەچوو، هەرهێندەی کڕیارەکە ئاودیوی دوکانەکە بوو، بەڕویەکی تاڵەوە بەرمێزەکەی لێگرت و پێیوت تۆ کەڵکی کاشێریت پێوە نییە باشتر وایە خەریکی ڕێکخستنی کەلوپەلی ناو دوکانەکە بیت، ئەویش خۆی پێنەگیرا بەدەنگێکی بەرز هاتە دەنگ کاروابڕوات کەس بەخۆتانەوە ناهێڵن لەم دوکانە دوای خانە نشین بوونم ئەوە بۆ چوار ساڵ دەچێت خۆبەخش لێرەو لەوێ کار دەکەم، دیارە تۆ حەز بەچارەی من ناکەیت ماوەیەکە هەستم پێکردوە، لەسبەینێوە ئێرە بەجێدێڵم، هەر شوێن زۆرە کاری خۆبەخشی تیادا بکەم.

گۆڕینەوە
دوای بەفربارین ئەگەر بیکاتە سایەقە و کزەبایەکی لەگەڵدا بێت، هێندە سارد دەبێت مرۆڤ ناچارنەبێت سەرناکشێنێتە دەرەوە، بروسکەیەك بە مێشکمدا هات بۆ وەك ساڵی پار ئەو جلکانەی لەخۆم زیادن نەشۆم و ئوتوو نەکەم و نەیبەم بۆ دوکانی ( خاچی سور ) ، لەکاتی ئووتوکردنی دوو قەمسەڵەو سێ بلوسدا بەخۆمم وت خۆ ئەمانیش ( دانیمارکی ) هەژاری خۆیان هەیە ، ئەی ئەوە نییە کوشکی بچوك بچوك لە هەندێك گۆڕەپان و کتێبخانەکاندا کراوەتەوە و لەسەری نوسراوە بازاڕی گۆڕینەوە ( شتێك دانێ و شتێك بەرە )، ئاسایشە ئەگەر هیچیش دانەنێیت و پێویستییەك بۆ خۆت بەریت، جلکەکانم گەیاندە نزیکترین کوشك لە کتێبخانەیەك، قاوەخانەیەك بەرامبەری بوو بەدیار قاوەیەکەوە دوو جگەرەم کێشا لە هاتنە دەرەوەمدا پاسکیل سوارێك بەلای مندا پێچی کردەوەو لەبەردم کوشکەکەدا پاسکیلەکەی ڕاگرت، قەمسەڵەکەی داکەند و یەکێک لەوانەی منی لەبەرکرد، خۆشییەك بەدڵمدا هات چیژی ئەو خۆشییەم مەگەر بەمنداڵی چەشتبێت کە جوتێك پێڵاویان بۆ دەکڕیم بۆ جەژن شەوەکەی دەمخستە ژێر پشتییەکەم .

*خاچی سور / ڕێکخراوێکی ناحکومیی مرۆڤدۆستانەیە لە ٢٦ی مارتی ١٨٧٦ لە دانیمارك بنیاتراوە، ئەو پارەیەی پێیان دەگات یان لە ئەنجامی چالاکییەکانیانەوە دەستیان دەکەوێت تەرخانی دەکەن بۆ هاوکاری پەنابەر و کارەساتی سروستی و لێقەوماوانی جەنگ و ولاتە هەژارەکان،٢٢٠ ناوەندیان هەیە، نزیکەی ٢٥٠٠٠ خۆبەخش کاری تیادا دەکەن.

فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
مارتی ٢٠٢٢




گلەیی بێت ئەی خودا..!.. شەماڵ بارەوانی

١
دەمزانی ڕۆژێک دێت
هەموو ڕەنگەئەرخەوانییەکانمان دەڕۆنەوە سەر ڕێڕەوی هەڵوەرین و خەونەکانمان نەزیف دەبن

دەمزانی دواجار هەموو قاقاکانمان دەچنەوە سەر نەسەبی گریان و ئینجانەی خەندەکانمان درز دەبات

٢
ئازیزەکەم، مانگەشەوی عیشقی ئێمە، سەر لە ئێوارەوە دیاربوو

تۆ بیستووتە لە مەملەکەتی چەقۆدا
هێشووی خۆزگە پێ بگرێت و درەختی ئاوات چرۆ بکات؟

بینیوتە لە بیابانی هیچ مەجنونێکدا گژوگیای لەیلایەک سەردەربکات ؟

٣
لێرە ئیشق کراوە بە پردی سیرات و بە قەد تاڵە مووێکیش باریک کراوە !
ئێ کوا لۆژیکی دەربازبوون؟

٤
لەوەتەی بیرم دێت، فەرهەنگی دڵداری تژی برینە.
لەوەتەی ئیدیۆمی ئیشق لە دایکبووە، بەشی عاشقان هەر فیراق و شینە

دەنا کێ بەقەد من و تۆ، نزای بۆ سەرکەوتی تەریقەتی خۆشەویستی بەسەر مەزهەبی وەهم دا کرد

کێ بە قەد من و تۆ، پەیمانی بۆ پەرستگەی ماچ دووپاتکردەوە و بەرماڵی بۆ نوێژی باوەش ڕاخست

٥
ئەفسوس، شانسمان لێی نەدا و چرای خۆشباوەڕیمان لە نیوەی ڕێگا کوژایەوە

هەر دەڵێیت تاریکی دەستی لێوەشاندووین !

٦
ئۆه دە لێم گەڕێن با بە دەم ژەنینی فلوتی ئازارەوە بتلێمەوە.

ئەرێ خودایە تۆ پێم ناڵێیت ئەو ئاشبەتاڵییە چی بوو گیرۆدەی ئەو ئیشقەت کردین؟

٧
خەتای ئێمە بوو، فاڵمان بۆ ئایندەی خەونەکانمان گرتەوە و باوەڕمان بە قاوەی بەخت کرد

خەتای ئێمە بوو، شوێن سەراب کەوتین و کاڵفامانە ڕادەستی قامچی قەدەر بووین

٨
تازه هەموو ڕێگاکان کوژانەوە و ئێمە شکستمان خوارد و عەزاب سەرکەوت، عەزاب

٩
دەی ئازیزەکەم باچیتر لەو قاوغی دۆڕانە بێینە دەر و دەستبەرداری گەمەی گەمژەیی بین

ئەوە تێزی عیشقە عیشق.

١٠
جا کێ لە عیشقا براوەبووە؟
فەرهاد و شیرین، لەیل و مەجنون و ڕۆمیۆ و ژۆلێتمان جوانە

١١
سەیرکەن، ئەوەتا، تا بینەقاقامان نغرۆبووین لە سەراب

بۆ هەر دەشتێک دەڕۆین، پڕییەتی لە سەحرا
و
دەست بۆ هەر هەورێک دەبەین، دەبێت بە ڕەشەبا !

دەی ئازیزەکەم کەوشی ئەم وجودە یەعاویە داکەنە، خێرا بارگەی ماڵئاوایی تێک بنێ و کات زۆر درەنگە.

١٢
دەی با بڕۆینەوە بۆ دوورگەی دابڕان و چیتر چاوەڕوانی هاتنی فەسڵێکیتری هەڵوەرین نەکەین

١٣
ئەوە من ڕۆشتمەوە بۆ سەر سنوورەکانی عەدەم
و
تۆیش بە فیراق دەسپێرم

١٤
ماڵئاوا ئەی ئومێد، گلەیی بێت ئەی خودا