پەیماننامەی لۆزان.. سەد ساڵ دابەشکاریی و بندەستی!.. شەفیقی حاخی خدر

لە نزیکبوونەوەی سەدەیەک بەسەر مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزاندا، دیارە قسەیەک، یان باشتر وایە بڵێین ترسێک لەنێو توێژی ڕۆشنبیران، نەخاسمە سیاسییەکان پەیدابووە، گوایە دوای سەد ساڵ لە ڕێککەوتننامەکە مەترسییەکی گەورە بۆ هەڵوەشانەوەی هەیە، کە لەگەڵ خۆیدا لێکەوتەیەکی دژوار بەسەر ناوچەکەدا دێنێ و ئەوەی پێی دەگوترێ میساقیی میللی گەورەی تورکیا ڕێرەوەی بەرەو واقیعبوون وەردەگرێ و بەشێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لەنێویشیاندا بە شێوەکەی دەستنیشانکراو، کوردستانی باشوور، یان ویلایەتی موسڵ وەک جارانی بەرێ بکەوێتەوە بن جڵەوی تورکیا. بەمە هاتنەوەی سێبەری شوومی دێوەزمەکە لەئان و ساتدایە!
ئەوەی ڕاستی بێ ئەم گوایەیە بەگوێرەی کۆمەڵێ بەڵگەوبەندی قانوونی و سیاسییدا بێ بنەمایە. بەداخەوە ئەم ترسە وایلێهاتووە دوای ساڵێکی دیکە وا لە تورکیا بکا، ببێتە دێوێک، کوردستان قووت بدا، وەک ئەوەی هەسارەیەکی گەورە یەکێکی لەخۆی بچکۆلەتر هەڵلوشێ.
ئەوەی ڕاستی بێ سەرەتای سەدەی ڕابردوو بە کۆمەڵێک ڕووداوی گرنگ و چارەنووسساز ئاوس بوو، بە شێوەیەک نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەندێ هەرێمی دیکەی جیهانی لە ئەوروپا سەرلەنوێ داڕشتەوە. هەڵبەتە لەنێو ئەو هەموو ڕووداوە گرنگانە، کە تاڕاددەیەک وەک دەرچەیەکی هەژانی نێوخۆیی بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی دەوڵەتی تورکیا بوو، ئەمەشیان زیاتر لە ڕێککەوتننامەی لۆزانەوە بەرجەستە بوو.
بۆ ئەوەی لەم پەیماننامەیە، یان بە جۆرێکی دیکە لەو ڕێککەوتننامەیەی نێوان هێزە براوەکانی دوای جەنگی جیهانی و دوای زنجیرەیەک لە پەیەماننامە و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی و دووقۆڵی هاتنەئارا لە لایەک و ئەو هێزە سەرهەڵدەرەی لەسەر ئەرزی واقیعی تورکیا و لە جێهەواری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی جیپێی خۆی قایمکرد، کە تورکیای نوێ بوو، یان وەک دەگوترێ تورکیای ئەتاتورکی دامەزرێنەری ڕژێمە نوێیەکە بوو هاتە کایە. هەر بۆیە ئەم پەیماننامەیە زۆر گرنگ بوو، گرنگییەکەشی لە ئەنجام و بەرکەوتەکەیدا بوو، بەوەی مۆرێک بوو بە نێوچاوانی ئەو نەخشە و پلانانەی لە لایەن هێزە ڕکابەراکان لەو سەردەمەدا و لە میانەی جەنگ و پێنج ساڵی دوای جەنگەکەش لە ئارادابوو، سا بەوەی ئامانجیان بەدیهێنابێ یان هەر هەندێکیان بەدیهێنابێ، یاخود بەدیان نەهێنابێ، بەم جۆرە ئافەریدەکردن و داننان بوو بە قەوارە و دۆخی یەکلابووەوەی دوای جەنگ، هەر بۆیەشە ئێستا وا خەریکە تەمەنی ئەم پەیماننامەیە خۆی لە یەک سەدە بدا. بۆ تێگەیشتن لە بایەخی ئەم پرسە مەزنە، کە بێگومان لە خۆڕا و لە کلۆرەدار بەرنەبۆتەوە، بەڵکو پاشاخانی خۆی هەیە، پاشخانەکەشی بە گوێرەی ڕووداو و پێشهاتە خێرا و گرنگەکان هەر لەسەرەتای سەدەوە دەستی پێکردبوو. خۆ ئەگەر وردتر بین، ئەوا هەر لەگەڵ هەڵگیرسانی بڵێسەی ئاگری یەکەمین جەنگی جیهانییەوە دەستی پێکرد و بە کۆنگرەی لۆزان کۆتایی پێهات کە ئەو ڕێککەوتننامە پڕ لەمشتومڕ و مقۆمقۆیەی لێکەوتەوە. ئاخر هەر بڕگەی یەکەمی پێشەکیی ڕێککەوتننامەکە و دوای ئەوەی هەردوو لایەنی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە باس دەکا، کە هەریەکە لە دەوڵەتەکانی بریتانی، فرەنسی، ئیتالی، ژاپۆن، گریک، ڕۆمانیا و سرب و کروات و سلۆڤانیا بوو لە لایەک و لە لایەکەی دیکە تورکیا بە تەنیا… هەر لەوێ ڕێککەوتننامەکە دەق دەڵی: “لەسەرەکەی دیکەوە تورکیایە؛ کە یەکانگیر بووە و هیواش وەهایە دوا چارەسەری دۆخی جەنگیی بێ کە لە ١٩١٤ەوە لە ڕۆژهەڵات بەرپابووە.” لێرەدا زەقوزۆپ دوو لای ڕێککەوتننامەکە بە نوێنەرایەتی دەوڵەتەکانیانەوە کراوە، کە پیشتر لە ڕێککەوتننامەکانی پێشتر بەتایبەتیش سیڤەر، کە دواتر وردتر باسی دێت، ئەم دۆخە نەبووە، هەم تورکیا دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری یەکانگیر نەبووە، هەم گەلی بێدەوڵتیش وەک قەوارەیەکی نافەرمی نادەوڵەتییانە بەشداربوونە و ڕۆڵیان تێدا هەبووە و باسیان کراوە، ئەرمەن و کورد دوو نموونە بوون، هەرچەندە لەبارەی کوردەوە نوێنەرایەتییەکە نەگەیشتبووە ئەو ئاستە دانپێدانان و فەرمییەی ئەرمەنەکان هەیانبوو.
بەڵێ چارەسەرییەکە وەها کەوتەوە، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆ وەهای لێهات؟ باشە سەرەنجام و چارەنووسی ئەو ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتی و دووقۆڵییانەی کاتی جەنگەکە و دوای جەنگەکە بەچی گەیشتن.
یەکەمین جەنگی جیهانی کە بە جەنگە مەزنەکە ناسراو بوو لە ئاخروئۆخری تەمموزی ١٩١٤دا لە نێوان هێزەناوە (ئاڵمان، نەمسا و مەجەر، بولگاریا و دەوڵەتی عومانی) هێزی هاوپەیمان (بریتانیا، فرەنسا، ڕوسیا، ئیتالیا، ڕۆمانیا، کەنەدا، ژاپۆن و بە درەنگەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) هەڵگیرسا. لەبەر ئەوەی پێشتر هێزی ئیستعماری بریتانیا هیندستان و کەنداو و خوارووی ئێران و میسری داگیر کردبوو، فرەنسا لە ئەفریقا و ئیتالیاش لە باکوری ئەفریقا، ئیدی لەگەڵ جەنگەکەدا چاویان لە ناوچە و هەرێمی زیاتر بڕیبوو، لەسەرووی هەمووشیان بریاتا و فرەنسا و ڕوسیا چاویان بڕیبووە ئەو خاکانەی کەوتبوونە ژێرە قەڵەمڕەیی دەوڵەتی عوسمانی. ئاخر لەمێژ بوو بریتانیا بە نیازی ئاسایشپارێزی ڕێگای گەیشتن بە هیندستان نەخشەو پلانی ڕاکێشا، دواتریش لەگەڵ دەرکەوتنی بەهای شلەی نەوت بۆ کەشتیگەلەکەیان و لەسەر ڕاسپاردەی ئەدمیرالییان، چاویان لە کانە نەوتەکان بڕی، ئەوەی دەکەوتە سەر ڕێگای گەیشتنیان بۆ هیندستان، کە پارێزگا باشوورییەکانی ئێران و کەنداو و کانە نەوتییەکانی میزۆپۆتامیا (ویلایەتی موسڵ) بوون.
جەنگ بە شێوەیەکی گشتی لە دوو بەرەوە گەرم بوو، بەرەی ئەوروپا و بەرەی ڕۆژهەڵات (واتە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ناوین). بەرەی یەکەمیان ڕاستەخۆ هێزەکانی هاوپەیمان ڕووبەڕووی ئاڵمان و هاوپەیمانەکانی بوونەوە، لەوێ قورسایی جەنگەکە زیاتر لەسەر شانی فرەنسییەکان بوو، هەڵبەتە باری جیۆسیاسییەکە تێوەگلانەکەی ڕوونتر دەکردەوە، هەر ئەمەش بوو کاری کردە سەرچنینەوەی بەروبوومی شەڕەکە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ، بەوەی فرەنسا لەبەر بەرەی ڕۆژهەڵاتی خۆی نەیتوانیبوو وەک پێویست بەشداری لە شەڕەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین لە دژی عوسمانیەکان بکا، بەم پێیە دەستکەوتەکانی لەچاو بریتانییاوە کەمتر بوون، وەک دواتر لە هەموارکردنەوەی و دەستکاریکردنی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆوە دەرکەوت. هەرچی بەرەی ڕۆژهەڵات بوو واتە بەرەی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، قورسایی شەڕەکە زیاتر لەسەر شانی هێزە سەربازییەکانی بریتانی و ڕوسەکان بوو. لێکەوتەشی لەسەر ڕێککەوتننامەکان هەبوو.
دوای ساڵێک لە جەنگەکە، سەرەداوی بەزین و شکستی بەرەی ئاڵمانی و عوسمانی بەدەرکەوت، بەتایبەتیش عوسمانییەکان، چونکە زۆری نەخایاند لەماوەی سێ ساڵی یەکەمی جەنگەکەدا بریتانیا و ڕوسیا دەستیان بەسەر زۆرینەی ناوچەکانی باکووری ئێران و عەڕەبستان و شام و عێراق و بەشێکی زۆری باشووری تورکیای ئێستادا داگرت. چاوتێبڕینی بریتانیا بەوەدا زۆر بەدەرکەوت، لەدوای ئاگربەستی مۆدرێس و کۆتاییهاتنی جەنگیشەوە کەچی لەشکرکێشییەکەی نەوەستا تا تەواوی ویلایەتی موسڵی لە بەشی باکووری مۆزۆپۆتامیادا داگیرکرد، هەرچەندە بیانوویەکی دەستبەسەرداگرتنی شوێنە ستراتیژی سەربازی بوو، بەڵام دیاربوو مەرامی دیکەش بۆ کردەوەکە پێشنۆرە بوون.
هەر زوو هێزە داگیرکەرەکان چ لەنێو خۆیان چ لەگەڵ ئەو نەتەوانەی دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت کەوتنەخۆ بۆ ئەوەی کۆمەڵێک ڕێککەوتننامە بۆ حاڵەتی دوای جەنگ ڕێک بخەن. تەداروکی ئەم ڕێککەوتننامانە بەسەر دوو جۆر دابەش دەبن:
یەکەمیان هێزە داگیرکەکەرەکان لەنێوخۆیاندا کەوتنە ڕاوێژ و گفتوگۆ و ڕێککەوتن، کە لە ئەنجامدا کار گەیشتە کۆنگرەی لۆزان، ڕێککەوتننامەکەی سایکس-پیکۆ، سانڕیمۆ، ڕێککەوتننامەی لویدجۆرج-کلیمەنسۆ، کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس و سیڤەر ڕێکخران و مۆرکران.
دوومیشیان: بریتانیا بەوپەڕی گورجوگۆڵی لە هەوڵوتەقەلای خۆیدا بوو تا لەگەڵ نەتەوە باڵادەستەکانی ئەو خاکانەی دەستی بەسەرداگرتن یان بەنیازبوو دەستیان بەسەردابگرێ و پێشتر کەوتبوونە بن ڕکێفی دەوڵەتی عوسمانی، لەگەڵیان ڕێک بکەوێ و ڕەوشێک بۆ دوای قۆناغی جەنگ بهێنێتە کایە. خۆ ئەگەر ئەم تەداروکە بەگوێرەی قانونی نێودەوڵەتی نەچووبێتە بن باری و ناسنامەی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی، چونکە لایەکیان قەوارەی سیاسی دەوڵەتی نەبووە، بەڵام هەرچۆنێک بە ڕێککەوتننامەی دووقۆڵی ناسراون، یان هەر هیچ نەبێ بەڵێنی بەڵگەنامەیی زلهێزێکی وەک بریتانیا. نموونەی هەرە زەقیش بریاتانی و عەرەب، دەقاودەقتر نامە و نامەگۆڕینەوەی مەکماهون-حوسێن بوو؛ واتە ئەوەی لەنێوان کۆمسیاری باڵای بریتانیا لە میسر و حوسێنی کوڕی عەلی شەریفی مەککە لە حیجاز بەسترا. دواتر ئەو لەیەکتێگەیشتنەی لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا کرا، بەتایبەتیش لەگەڵ فەیسەڵ و عەبدولڵا. هەروەها لەسەرەتاوە هەوڵێکی لەیەکتێگەیشتنیش لەنێوان هێزی بریتانی و کورد (شێخ مەحمود) هەبوو، لێ بەداخەوە درێژەی نەکێشا و سەرینەگرت. بەدەر لەمە بریتانیا بەڵێنی بە زایۆنیزمە جووەکانیش دا نیشتمانێکی نەتەوەییان بۆ لە فەڵەستین دابمەزرێنێ، ئەوەی بە بەڵێنی بلفۆر یان بە جاڕنامەی بلفۆر ناسرا.
لێرەدا مادام باس لە نامە و بەڵێنی بریتانیا بۆ عەرەب کرا و ئاماژەش بۆ شێخ مەحمود کرا، هەقە ئەم پرسە زیاتر تاوتوێ بکرێ. زۆر جار دەگوترێ، بەڵێ بریتانییەکان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا نەبوون کە هیچ شتێک بۆ کورد نەکەن وەک ئەوەی بۆ عەرەبیان کرد، ئەدی ئەوە نەبوو دوو دەوڵەتیان بۆ کوڕانی حوسێن دروستکرد، کەچی دژی شێخ مەحمود وەستانەوە و برینداریان کرد و دواتر بە برینداری گرتیان و زیندان و پاشان تاراوگە و دواتر لێبوردن و هێنانەوە… بە کورتی ئەم نێوانەی ئینگلیز و شێخ مەحمود هیچی لێ شین نەبووەوە. هەرچەندە ئەوە ڕاستە کە هەویری ئەم باسە ئاو زۆر هەڵدەگرێ و هەر بە حوکمدانیکی سەرپێی ناکرێ و هەقیش نییە هەستوسۆز ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی تێدا ببینێرێ. هەقە وردتر بە چاویلکەی سەردەم و بەرژەوەندییەکانی ئەوکات لێی بڕوانیین.
بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بەدوای هەڵوێزنینی سەرداوەکاندا بڕۆین. ئیدی لە دووتوێی ڕوداوەکان و ڕێکەوتننامە ئاشکرا و نهێنییەکان و لێکەوتەی دوای جەنگ، ڕاستییەکان بە شێوەیەکی دیکە بۆ کەسی توێژەر دێنە گۆڕێ. جێگەی خۆیەتی بەدوایداند بچین.
جارێ لە پێشەوە دەبێ ئەوە بگوترێ ئەوەی بۆ عەرەب، نەخاسمە ئەوەی بۆ ماڵباتی حوسێنی کوڕی عەلیی شەریفی مەکە کرا، هەر لە خۆڕا و خەڵاتێک نەبوو بریتانیا لە بەر ڕەشیی چاوی عەرەب پێیانی بەخشیبێ، بەڵکو راستییە مێژووییەکان سەلماندوویانە بە شێوەیەک لە شێوەکان پاداشتێک بوو لە بەرانبەر ئەو کارانەی ئەوان بۆ بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی بریتانیای مەزنیان کرد، چۆن؟
کاتێک بریتانیا زۆر حەوجەی ئەوە بوو ڕێگای سرتاتیژی خۆی لە میسر و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هیندستان بە ئاسایشپارێزی لە دەستی خۆیدا بهێڵێتەوە، کاتێکیش جەنگەکە هەڵگیرسا، تا گەورەی زاڵ لەناوچەکەدا، کە بایدابووە لای ئاڵمان و چووبووە نێو هاوپەیمانێتییەکەی، دەوڵەتی عوسمانی بوو، دەبووایە بریتانیا لە دژی عوسمانییەکان بجەنگێ. بریتانیا تا ڕاددەیەک لەو جەنگە و لە لای باکوور و ڕۆژئاوای دەوڵەتی عوسمانییەوە بەتەنیا بوو، چونکە فرسا زیاتر بەبەرەی ڕۆژهەلاتی خۆی بە ئاڵمانەوە سەرقاڵ بوو، ئیدی بریتانیا خواخوای بوو هاوپەیمانێکی بۆ پەیدا ببێ، ئەگەر ناویخۆیش بێ باشتر تا بتوانێ بەهۆیەوە لە بەرانبەر هێزی عوسمانییدا بوەستێتەوە و یان هەرهیچ نەبێ بەربەستێکی بۆ دروست بکا. بۆ ئەم کارەش بەحوکمی ئەوەی حوسێنی کوڕی عەلی لە حیجاز پێگەیەکی دیینی و خێڵەکی لە حیجازدا هەبوو، هێزێکیشی لە بەدەوییکان (بدون)دا هەبوو، باشترین داردەست بوو کە بریتانیا پەنای بۆ ببا، یان هەرهیچ نەبێ هەوڵێکی بۆ بدا. ئەوە بوو ماکماهونی کۆمسیاری باڵای بریتانیا لە میسر پەیوەندی پێوە بەست و ولە مێژوووشدا بە نامە و نامەگۆڕینەوەکانی ماکماهون-حوسێن ناوبانگی دەرکرد. هەر ئەویش بوو کەسێکی وەک لۆرانسی بۆ نارد، سەرەتا بۆ هەواڵگریی و پاشان وەها کەوتەوە کە لۆرانس توانی بچێتە دڵی عەرەبەوە و لە ناوەڕساتی بیابانەوە بە هاوکاری هێزی بەدووەکانی شەریف حوسێن تەنگ بە عوسمانییەکان هەڵبچنێ.
لێرەدا هەقە ئاماژە بە ڕاستییەکی زۆر جەوهەری بدەین؛ شەریف حوسێن لە بەرەنگاربوونەوەی لە بەرانبەر عوسمانییەکانادا هەیبوو، هیچ ئەمیر و سالارێکی جەنگی دیکەی نەتەوە خۆجێیەکانی ژێر قەڵەمڕەویی عوسمانی نەیبوو، ئەویش لایەنە ئۆلدارییەکەی بوو. لەگەڵ هەلگیرسانی جەنگدا بابولعالی عوسمانی وەک دابی خۆی و بۆ ئەوەی خەڵکی بن قەڵەمڕەوییەکەی خۆی لەدژی هاوپەیمانان کۆ بکاتەوە و بیانکاتە سووتەمەنی شەڕەکانی، جاڕی جیهاد و جەنگیی پیرۆزی دا، ئەم جاڕدانەشی تاڕاددەیەک لەنێو گەلە دواکەوتووەکان بۆ چووەسەر لەنێویشیاندا کورد. لە بەرانبەردا ئینگلیز بەدوای شتێک، بەدوای کەسێکدا دەگەڕا کە ئەو تەلیسمە پیرۆزیەی خەلیفەی عوسمانی پووچەڵ بکاتەوە و بەڕەی ڕەوایەتی دینییانەی لەبن پێ دەربکێشێ. هەڵبەتە ئەوەی ملی دایەبەر و بەڕاستیش هاتە مەیدان شەریف حوسێن مەزنی مەککە بوو، بەوەی ئەو هەم دەسەڵاتێکی دنیایی هەبوو، واتە حوکـمڕانی ئەوێ بوو، هەم عەرەب و لە نێو عەرەبیشدا بە شەجەرەی بنەماڵەیی دەگەڕایەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام و خۆی بە قوڕەیشی دادەنا. بەم جۆرە ئەو ڕەوایەتییە ئۆلییەی ئەو هەیبوو، تەنانەت هیچ کامێک لە خەلیفەکانی عوسمانییش نەیانبوو. لەوەش هەر گەڕێ دەسەڵاتی شەریف حوسێن بەسەر مەککە و مەدینەدا دەڕۆیشت، کە بۆ سەرتاپای موسڵمانانی جیهان چەند پیرۆزە بوو، ئاخر ڕووگەی حەجیی ساڵانەیان بوو. بەم جۆرە بە کێشکردنی بریتانیا عەرەب و لەنێویشیاندا شەریفەکانیان بۆ لای خۆیان، پەیامێکیان نەوەک هەر بۆ عەرەب و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەڵکو بۆ سەرجەم موسڵمانانی دونیادا نارد، کەوا ئەوەی عوسمانییەکان جاڕیانداوە ڕاست نییە، جەنگەکە جەنگێکی دینیی خاچپەرستانە نییە.
خاڵێکی دیکەش، کە جەوهەری و کردەیی بوو بۆ هێزی شەریف حوسێن، دیارە بە یارمەتی بریتانیا، لە ڕێی ماکماهون و لۆرانسەوە توانرا لە ١٩١٦دا لە نیمچە دوورگەی عەرەب و دواتریش پریشکەکەی بۆ شام و عێراقیش پەڕیەوە، جوڵانەوەیەک سیاسی و ڕاپەڕینێك لەدژی عوسمانییەکان سەرپێ بخەن، کە لە مێژوودا بە شۆڕشی گەورەی عەرەب ناوی دەرکرد، بەهۆیەوە توانیان حیجاز و پاشان نیمچەدوورگەی عەرەب لە تورک پاک بکەنەوە، پاشان بەرەو باکوور هەڵکشان تا ئوردن و شام، هەڵبەتە لەوێ بە پاڵپشتی لەشکری بریتانییەوە بوو، توانییان لەم بەرەوپێشچوونەیاندا دیمەشقیش بگرن، بێگومان فەیسەڵی کوڕی حوسێن لەم ڕووداوانەدا ڕۆڵێکی هەرە چارەنووسسازی هەبوو. ئیدی سەرەتا وەک لە بەڵێنی نامەگۆڕینەوەکانی ماکماهون-حوسێن تۆمارکرابوو، دەبووایە دەوڵەتێکی پانوپۆڕی عەرەب هەر لە نیمچەدوورگەی عەرەب تا شام و عێراق و ئوردن و فەڵەستین بگرێتەوە و بە دەوڵەتی گەورەی عەرەب دابنرێ، کەچی بریتانییەکان بەڵێنەکەیان نەهێنایە دی، تەنانەت دوای ئەوەی بە لەشکری فەیسەل شام لە تورکەکان ڕزگار کرا و بۆ ماوەیەکی کورت وەک پاشای عەرەب لەوێ دانرا، لێ دواتر بەگوێرەی ڕێککەوتننامەکەی سایکس-پیکۆ، کە سەرەتا نهێنێ بوو، پاشان لەگەڵ شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ی بەلشەفیکەکان و کشانەوەی ڕوسیا لە هەموو پێگەی سەرەتا و ناوەڕاستی جەنگی یەکەم، ئاشکرا کرا، دەبووایە بدرێتە فرەنسییەکان، ئەوەبوو فەیسەڵ و دەسەڵاتی عەرەب لەوێ دەرکرا و ڕاونران، دواتر لەپاڵ حیجاز دوو شانشینی دیکەیان لە ئوردن و عێراق بۆ دروست کردن هەریەک لە عەبدولڵا و فەیسەڵ لە کوڕانی حوسێنیان کردە پاشایان، پاشان ئاستی ڕووداوەکانی حیجازیش بە شێوەک تەشەنەی سەند، ئەوەبوو ماڵباتی ئالی سعود دەسەڵاتی حیجازیان کەوتەوە بەردەست و حوسێنی کوڕی عەلی لەوێ ڕاونرا.
سەربردەیەکی خۆش و واتادار لە فەیسەڵ و چەرچل دەگێڕنەوە. دوای دەرکردنی فەیسەڵ لە شام، دیارە دەچێتە لەندەن و چەرچڵ دەبینێ، چەرچڵ ئەوکات وەزیری کۆلۆنەکان(موستەعمەرات) دەبێ. بەیەک دوو هەفتە بەر لە کۆنگرەی قاهیرەی ئازاری ١٩٢١فەیسەل بە جلێکی ناپیشچاو دەچێتە لای چەرچل، بەپێچەوانەی دابی خۆی هەمیشە بە جلی پۆشتەو پەرداخی خێڵەکییانەی خۆی بینراوە، چەرچل لێی دەپرسێ ئەدی کوا جلە کەشخەکانت؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ هیچی نەما، نەجل ما نە حاڵ، چەرچلیش دڵی دەداتەوە پێیدەڵی، خەم مەخۆ عەبایەکی زۆر کەشخەترمان بۆ داناوی. زۆری پێناچێ کۆنگرەی قاهیرە بڕیاری دروستکردنی دەوڵەتی عێراق لە هەردوو ویلایەتی بەسرا و بەغدا و پاشان موسل دەدا و فەیسەلیش دەکەنە پاشا بەسەرییەوە.
لێرەدا پرسیارێک زۆر بەجدیی دێتە پێشەوە، تۆبڵێی ئەوەی بۆ شازادەی عەرەب هەڵکەوت، بۆ شازادەیەکی کورد هەڵدەکەوت؟ یان با بەشێوەیەکی دیکە بیربکەینەوە، ئایا میرێک یان دەستڕۆیشتووێیکی کورد ئەو هێزەی هەبوو و بەرەنگاری تورکەکان ببێتەوە، یان لەوە تێدەگەیشت کە خۆری تورکان ئاوابووە و ئیدی هەقە پشتیان تێبکا؟ ڕاستە سەرەتا نێوانی ئینگلیز و شێخ مەحمود هیوایەکی وەهای لێ چاوەڕوان دەکرا، بەڵام زۆری نەخایاند فیتی حەڕامزادەیی ئۆزدەمیری تورک(شەفیق عەلی) لە ڕواندز بەسەر شێخ مەحمود و ناوچەکە چ ئاژاوەیەکی نایەوە و چۆن هەموو شتێکی دژ بە تورک لەبار برد.
ئەوەی ڕاستی بێ کاتی خۆی کە مارک سایکسی گەڕیدە و دیپلۆماتی ئینگلیز بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەی لە وەڵامی ڕاوێژێکدا هێڵێک لەسەر لم لە حەیفاوە بە نێو بیابان بەرەو ڕۆژهەڵات دەکێشێ تا دەگاتە کەرکوک، دەبێتە بنەمای ڕێکەوتنە پڕ لە مقۆمقۆکەی ڕێککەوتنی دووقۆڵێ نێوان بریتانیا و فرەنسا کە بە ڕێککەوتنی سایکس- پیکۆ دەناسرێ، بەوەی سەرخەتەکە بۆ فرەنسا و بنخەتیش بۆ بریتانیا. ئەم ڕێککەوتنە بۆ دابەشکردنی میراتی پیاوە نەخۆش و دۆڕاوەکەی عوسمانی بوو لە جەنگی یەکەمدا. هەڵبەتە لە سەرەتادا ڕووسیاش بەشدار بوو بەڵام دوای شۆڕشی بەلشەفییەکان لێیان هەڵگەڕایەوە، ئیدی ڕێککەوتننامەکە لە نهێنییەوە بووە ئاشکرا. ئەم ڕێککەوتنەی بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەر لە ئێران خەتخەت دا و بووە دایکی هەموو ڕێکەوتننامەکانی دیکە. هەڵبەتە سانریمۆ و کۆنگرەی ئاشتی و سیڤەری بەدواداهاتن تا کار گەیشتە دروستکردنەوەی تورکیا لە پەیماننامەی لۆزان.
وەنەبێ ئەم ڕێککەوتننامایەی سایکس-پیکۆ وەک خۆی جێبەجێکرابێ، چونکە هەر زوو بریتانیا کەوتە تانەدان لە ڕێککەوتننامەکە و تێکۆشا خۆی لە جێبەجێکردنەکەیدا بدزێتەوە، هەرهیچ نەبێ هەمواری بکاتەوە و دەستکاری ناوچەی هێڵە ڕەنگینەکانی بکا. ئاخر بریتانیا چاوی لە دوو شوێن بڕیبوو کە بەلای ئەوەوە زۆر گرنگ بوون، یەکەمیان فەڵەستین و دووەمیشیان ویلایەتی موسڵ، کە بەگوێرەی ڕەشنووسی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە بوایە، ئەوانە دەکەوتنە سەر ناوچەی فرەنسا.
لە میانەی جەنگە، هەندێ ڕووداو هاتنە پێشەوە کە رێخۆشکەر بوون بۆ ئەوەی بریتانیا دەنگی دلێرتربێ لە فرەنسا و بەهۆیەوە ڕێککەوتننامەکە بەتەواوی دەستکاری بکا. یەکەمینیان هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری بەلشەفیکەکان بوو، دواتر هێشتا جەنگ تەواو نەبووبوو ئەوان لە هەموو ڕێککەوتننامە ئاشکرا و نهێنییەکان کشانەوە، هەر ئەوانیش بوون ڕێککەوتننامەی سایک- پیکۆیان ئاشکرا کرد، بەمە مەیدانێکی پانوپۆڕتر بۆ بریتانیا مایەوە. دووهەمیشتیان سەرهەڵدانی جمووجۆڵی ئەتاتورک و هەڵگەڕانەوەی بوو لە خەلافەتی ئیستەنبول و دابەشکارییەکەی هاوپەیمانان، بەتایبەتیش دابەشکارییەکەی سایکس-پیکۆ و پاشان سیڤەر. دۆخەکە وا کەوتەوە بریتانیا خواخوای بوو دەوڵتێک وەک ناوچەیەکی دابڕ بکەوێتە نێوان هێزە و بەرژەوەندیی ناوچەکانیی خۆی لەگەڵ حوکمی بەلشەفیکەکانی ڕوسیا، لەسەرێکی دیکەشەوە ململانێی لەگەڵ فرەنسا لەسەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوین، زەمینەکەی لەباری وەهای بۆ ئەتاتورک ڕەخساند، کە هەر سێ دەوڵەتە ڕکابەرەکان گرەو لەسەر دەسەڵاتی و ئاسایشپارێزی ئەو بکەن. ئەویش پێشهاتەکانی بە باشی قۆستنەوە و لە کۆنگرەی لۆزاندا و لەڕیی عیسمەت ئینۆنۆی نوێنەری لە ڕێککەوتنامەکەدا بەرجەستەی کرد، بەمە فەرمانبەردارییەک لای هێزە هاوپەیمانەکانی براوەی جەنگی یەکەم دروستبوو، کە دان بە سنوورە نوێیەکەی دەوڵەتە تورکییەکەی ئەتاتورکدا بنێن، لە بەرانبەر هەندێ سازشی ئەو بۆ بریتانیا و فرەنسا. سازشەکەش وەک لە مادەی نۆیەومی لۆزاندا دەرکەوت، ویلایەتی موسڵ بوو.
ئەم ڕێککوتننامەیە لەسەر چەند پێگەیەکی جەوهەری بەند بوو کە ئەمانەن:
١- لایەکی پەیماننامەکە هەموو وڵاتە براوەکانی هاوپەیمان بوون، تایەکەی دیکە تورکیا.
٢- سەقامگیری ئاشتی لەنێوان تورکیا و وڵاتانی هاوپەیمان.
٣- دیارکردنی سنووری تورکیای نوێ.
٤- جاڕدانی لێخۆشبوون لە تاوانبارانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لەو تاوانانەی پەیوەستبوون بە ڕووداوی سیاسی لە نێوان ساڵەکانی ١٩١٤ تا ١٩٢٢. واتە بەدوادانەچون لە دادگاییکردنی تاوانبارانی جینۆسایدی ئەرمەن و گریک و ئاشوورییەکان. لێرەدا ئەم پرسە ناکۆکە لەگەڵ وردەکاری تاوانە نێودەوڵەتییەکانی وەک جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتی. ئەم خاڵە نهێنی ئەو ڕەتکردنەوەیە حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورک دەگەیەنن، بەوەی دان بە جینۆسایدکردنی ئەرمەن و کورد و گەلانی دیکەی ئەنادۆڵ و ناوچەکەدا ناهێنن.
٥- ئەم پەیماننامەیە بەهیچ شێوەیەک ناوی کوردی نەهێناوە، لەکاتێکدا سێ ساڵ پێشتر و لە ڕێکەوتننامەی سیڤەردا بەندێک بەناوی کوردستان هەبوو کە لە ماددەکانی ٦١ و٦٢ و ٦٣ پێکهاتبوو.
٦- لەبارەی ویلایەتی موسڵ لەماددەی سێدا هەر ئەوەندە هاتبوو؛ لەماوەی نۆ مانگدا ئەو کێشەیەیە یەکلا بکرێتەوە، ئەگەرنا پەناببرێتە بەر کۆمەڵەی گەلان، کە هەر واش کرا. لێرە شتێک دەردەکەوێ، ئەگەر هاتوو سنووری تورکیا بەو پەیمانە دیارکرابێ، سنووری عێراقیش بە لەیەکدانی هەردوو ولایەتی بەسرا و بەغدا بە خواستی بریتانیا لە کۆنگرەی قاهیرەی ١٩٢١ دەستنیشانکرابێ، ئەوا پێوەلکاندنی ولایەتی موسڵ بە شێوەیەکی زۆر جیاوازتر بووە، بە پێواژۆیەکی ئاڵۆز تێپەڕیوە، کە دوو قۆناغی بڕیوە، بەوەی لێکەوتەی قانونی تایبەتمەندانەی خۆی هەیە، یەکەمیان بڕیاڕ و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەوکات کە کۆمەڵەی گەلان بوو، ئینجا ڕاپرسی خەڵکی ولایەیەتەکە. سەرەنجام سنووری هەردوو دەوڵەتەکە لەساڵی ١٩٢٦ بە فەرمی ناسراو بە خەتی برۆکسل بەناوبانگە، بێگومان لە پەرلەمانی هەر دوو دەوڵەتیش وێڕای بریتانییەکان پەسەند کرا. ئەمەو سەرباری دانەوەی قەرز و قەرەبووکردنەوە بە نەوت، واتە فرۆشتنی خاکەکە لە لایەن تورکیاوە.
ئیدی ئەم پێواژۆیە دوو تاییە هەم لە تورکیای جیادەکاتەوە هەروەها لە ڕەوشی دوو ویلایەتە دیکەی بەسرا و بەغداشی بۆ دروستکردنی عێراقیش. هەر ئەم بنەما پێکهێنەرەش دەکرێ بۆ هەر بارێکی ئایندەیی ڕۆڵی خۆی ببینێ، واتە بڕیار و ڕاسپاردەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕاپرسییەکی میللی.
لێرەدا دوو خاڵ زۆر جەوهەرین، کاتێک ئەو گریمانە خەیاڵپڵاوییە دێتە گۆڕێ، ئەگەر پەیماننامەکە هەڵبووەشێتەوە چی دەبێ؟ ئایا خەیاڵی شاعیرانەی پاوانخوازی میساقی میللی گەورەی تۆرانی دێتە دی، یان گەڕانەوەی ڕەوشەکەیە بۆ پێش پەیماننامەکە. کە ئەویش ڕەوشی تورکیایەکی بچووکی شڵۆقی بێ هەیبەتی سەردەمی سیڤەر تا پەیماننامەکەی لۆزان، ئینجا لاکەوتنی ئەو پارێزبەندییە لەسەر دەوڵەتی تورک بۆ سزادانی لە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەن و گریک و ئاشوری.
خاڵێکی دیکەی جەوهەری چەمکی سەروەریی دەوڵەتە کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە جۆرێک لە پیرۆزێتی سیاسی وەرگرت، بەداخەوە هەندێک لە سیاسەتوانانی شۆڕشی کورد باش لێی حاڵی نەبوون، هەر بۆیەش ئۆباڵی بەشێکی زۆری سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی کورد بەتایبەتی بۆ پرسی دەوڵەت و قەوارەی سیاسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا لۆژیکی هێز لە هەندێ لە جەمسەرەکانی مێژوودا گرەوی بۆ خۆی بردووەتەوە.

———————–

سەرچاوەکان:
١- دەقی بەڵگەنامەی ڕێککەوتننامەی سیڤەر، بە زمانی ئینگلیزی.
٢- دەقی بەڵگەنامەی ڕێککەوتنناەی لۆزان، بە زمانی ئینگلیزی.
٣- دەقی بەڵگەنامەی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ، بە زمانی ئینگلیزی.
٤- کوردستان لەنێوان سیڤەر و سنوورە دەستکردەکاندا، نووسینی: هیسەر لهێر واگنەر، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە؛ شەفیقی حاجی خدر، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی هەولێر ٢٠١٣، چاپی دووەم ئاوێر ٢٠١٥.
٥- هێڵێک بەنێو لمدا، جیمس بار، وەرگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، دەزگای جەمال عیرفان ٢٠٢٢
٦- بەرژەوەندییەکانی بریتانیا و دابرینی موسڵ، دارت بروکس ریسلی دووەم، وەگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، چاپخانەی ڕۆژڵات/ هەولێر ٢٠٢٣




ڕۆژمێری ئۆردوگایەک.. عومەر سەید

پاش ئەوەی هیچیان نەهێشت، گەیشتنە بنبەست. ئیتر چی بدزن و چۆن درێژە بە ژیان بدەن! مەحاویلە و تەلی کارەبا، چینکۆ و مس و فافۆنیان نەهێشت. شەوی وا هەبوو، پتر لە سێ هەزار مەتر، تەلی ئەستور و بریقەداری کارەبایان، قەف قەف لە گوێنێدا لوول دەدا و ئاودیویان دەکرد. شەوێکیان تا بەرەبەیان، بە حەوت هەشت کەسەوە، وەک مشک و مار، زیاتر لە سێ سەد مەتر زەویان بە درێژی هەڵدڕی و بایی یەک دنیا پارەی کێبڵی ڕەش و ئەستوریان خستە تەنکەی باخەڵیانەوە. ئەوەی لە مس و فافۆن و ئینڵاین، ئاسن و پلاتین و تەنانەت لاستیکیش بوایە، دەیاندزی و لە بازاڕدا بە پارەی مۆڵ ساغیان دەکردەوە. وەک ڕەوە کوللە ئۆردوگاکەیان ڕووتانەوە. ئیتر شتێک پارە بکات. بە چاوی ساغ و ڕۆژی ڕووناک نەدەبینرا…
حۆل و گێژ بە هەر چوار لای خۆیاندا دەیانڕوانی و جگە لە خۆڵ و خاشاک، هیچ نەمابوو!
هەر بەڕاستی ئیتر چی بدزن!؟ ئاوەدانییەکە کەر تیایدا بکەوتایە دانی دەشکا. ڕووتوقووت، هیچی تیا نەمابوو! وەک ئەوەی سیحربازی نێو ئەفسانەکان بن، ماڵەکان نوقمی تاریکی ببوون، ئەوان ڕوناکیشیان دزیبوو!
لە دوا کۆبوونەوەیاندا و پاش مشتومڕی زۆر، هیچیان نەدۆزییەوە تا پەلاماری بدەن. خەیاڵیان بۆ هیچ نەدەچوو. ناوچەکە بە جۆرێک ڕووتابووەوە، جگە لە دار و دیوار، شەقام و مرۆڤی ڕووتەڵە، هیچ نەدەبینرا!
بڕیاریاندا هەر یەکەیان، بە شەقامەکاندا بگەڕێ و بە هەر چوار لادا بڕوانێ. هەر دەبێ شتێک مابێ کەڵکی دزینی هەبێ.
پاش چەند ڕۆژێک، یەکێکیان وتی:

  • تەنها قیر ماوە، ئاخۆ پارە دەکات؟
    هەموان ڕوویان لێ وەرگێڕا.
    یەکێکی تریان بە خۆشییەوە هاواری لێ کردن:
  • سەری مەنهۆڵەکان…
    گەیشتنە ئەوەی سەری مەنهۆڵی زێرابەکان بدزن. سەرە مەنهۆڵ لە چی کانزایەکە و چۆن و بۆچی پارە دەکات! کەسیان نەیاندەزانی. بەڵام بە هیوای ئەوەی لە بازاڕی قاچاغدا کەمێکیش بێت پارە بکات.
    شەوێک ڕژانە نێو کۆڵانەکانی ئۆردۆگاکە.
    هەرچی سەری مەنهۆڵ هەبوو هەڵیانتەکاند و دزیان. بە یەک شەو سەدان کوونیان کردە شەقامەکانەوە. دەمی هەموو زێرابەکانیان کردەوە.
    ئەو شەوە تا درەنگان، دواوەی پیکابە شڕەیان هەڵچنی لە سەرە مەنهوڵی قورسی بازنەیی و چوارگۆشەیی. لە پەلەیی و شپرزەییدا، هەر ئەو شەوە تاریکە، یەکێکیان بێ ئاگا لە پڕ کەوتە نێو دەلاقەی سەر واڵای زێرابێکەوە و بە قاچ شکاوی دەریان هێنایەوە.
    لە حەوشەی ماڵی یەکێکیاندا، بە مووشەمایەکی ئەستوور، سەری پیکابیان داپۆشی. بەر لەوەی هەر یەکەیان ملی ماڵ بگرینە بەر، ڕاووێژیان وابوو سبەی لە هەوڵی پەیداکردنی موشتەریدا بن.
    سبەی دەمەو چێشتەنگاو، بەدەم ئازاری پشتەوە بێداربوونەوە. یەکەم باری نا ئاسایی کە بەریکەوتن. نەبوونی ئاو و نانی گەرم بوو لەسەر سفرەکەیان. بەر لەوەی بنەڕێنن بەسەر ژن و منداڵەکانیاندا، ئاژێری زۆر و بەردەوامی سەر شەقامەکان سەرنجی ڕاکێشان.
    ژنی یەکێکیان بە مێردەکەی وت: پیاوەکە دنیا شێواوە! دەنگی ئیسعاف نابڕێتەوە! نە ئاو هەیە و نە نانەوا، مزگەوتی گەڕەکیش بانگی بەیانی نەدا!
    ئەو شەوە، یەکەم کەس کە لە تاریکیدا کەوتە نێو زێرابەکەوە، میراوەکە بوو. دووەم دوو کەس، دوو نانەواکە بوون. سێیەم سێ کەس، سێ مەلاکە بوون. چوارەم کەوتن، دوای کاتژمێر حەوت بوو، زیاتر لە چل کەس کە بیستیان منداڵی قوتابی بوون کەوتنە نێو زێرابە بێ مەنهوڵەکان و دەست و قاچیان شکا. بیستەکەی تریش لە کاسب و کرێکارەکان بوون.
    ناو خەستەخانەکە پڕ بوو لە مرۆڤی دەست و قاچ شکاو. کچە قوتابییەکی نۆ ساڵان، جگە لە قاچ و دەستە شکاوەکەی، سێ پەنجەی ناسکی دەستە ڕاستی و گوپێکی خرپنی جرج خواردبووی. هاواری لە تاو ئازار، لە پەنجەرەی نەخۆشخانەکەوە دەگەیشتە کەشکەڵانی فەلەک.
    سەر شەقام و نێو دووکانی بازاڕەکە، پڕ پڕ ببو لە مێرو و مار، لە مشک و جرج و سیسەرک. لە مێروی سەیر سەیر و دەعجانی. هەرچی بوونەوەری زێرابی هەبوو، هاتبووە دەرەوە و ڕژابوون بە ئۆردوگاکەدا. بەسەر شەقامەکەوە، سیسەرک ڕیزی بەستبوو. تایەی ئۆتۆمبیلەکان چکەی دەهات لە خوێن و کیم. جرج و مشک بە دار و دیواردا هەڵدەگژان. دوکانی وشکە فرۆشێک پڕ ببوو لە سیسەرەک و سەر فەردە مێوژەکان جمەی دەهات. کابرای دوکاندار قاقا پێدەکەنی و یەک بە خۆی هاواری دەکرد: ئەمەیە کە دەیانوت، پادار بگرن و بێ پا ماڵی خۆمانە… زەخیرەی ماڵان، بوو بە خۆراکی جرج و مشک. خەڵکی لە تاو مێشومەگەز، وەک شێت بە کۆڵانەکاندا غاریان دەدا.
    پاش هەفتەیەک، نیوەی زیاتری خەڵکی ئۆردوگاکە، شەلوشیت بە ڕێدا دەڕۆیشتن! یا دەشەلین، یا بە پەڕۆیەکی سپی، قۆڵیان لە ملیان ئاڵاندبوو. ئەوانەشی بە سەردا کەوتبوونە چاڵە قووڵەکانی زێرابەکانەوە، مێشکیان بە جۆرێک شڵەقابوو، شێت و هار ببوون و بە کۆڵانەکاندا غاریاندەدا، قسەی هەلەقومەلەقیان دەکرد. هەر یەکەیان لە ئاوازێکی نەشاز دەیخوێند.
    شێتێکێان بە پرتاو ڕایدەکردو و پڕ بە ئۆردوگاکە هاواری دەکرد: گەرما گەرما چەند خۆشی… سەری بۆ ئەباژێنی… بۆ ئەقابێنی… ئەزارێنی… ئەکارێنی… زمانەکەی بە جۆڕێک شێواندبوو جگە لە خۆیی و خودا، کەس نەیدەزانی چی دەڵێت!
    لە هەمووی کارەساتر ئەوەبوو کە چەند فەقێیەکی هەرزە و گەمژە، توڕە و تەوسن، لە جێگای مەلا دوانزە عیلمە قاچ و دەست شکاوەکان، لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە، خوتبەیەیان دەدا. پڕ بە ئۆردوگاکە دەیانقیژاند:
  • خەڵک هەموو ئەباژێنن… ئەقابێنن… ئەزارێنن… کافڕڕڕڕیننن… مەلعووواوێێنننن… توغادددێنن… کوشتنیان واجیبە…
    بەو ڕۆژگارە، دوژمنایەتیان دەخستە نێوان یەزدان و مرۆڤەکانەوە.



خۆدەستنیشانكردن.. سەباح ڕەنجدەر

1
شاعیرێكم لە ڕۆحی هەستیاری زمان نیشتەجێم و شیعر پاڵاوتوومی، لە شیعریش بەولاوە هیچ چالاكییەكی دیكەم نییە. گونده‌كه‌شم له ‌شاره‌كان زیاتر بیری شیعرییم پێ ده‌به‌خشێ و دۆخی نووسینم لا په‌یدا ده‌كا، شار واقیعێكی توندوتیژه، كه‌متر نه‌رمونیانی مێیاتی تێدایه‌.

2
لەو شیعرە دەدوێم نوسیوومە، یان لە نادیارییەكدا دەبێتە خولیای نووسین، هەستە تێنووەكانم دەیدۆزێتەوە و دەینووسم و تێیدا پشت به خود و زمان و‌ وێنه‌ ده‌به‌ستم، خود و زمان و وێنه‌ش بوونی مرۆڤ داده‌ڕێژن.

3
نیمچه‌ ده‌ستووری ڕوونبێژی و ڕه‌وانبێژی و ناسكوێژیم به‌كارهێناوه‌ و قەتیش لێكدانەوەم بۆ وشە نەكردووە، وام زانیبێت بەلای خوێنەرەوە گران و سەختە, وشه‌كه‌ چه‌ند دیوێكی هه‌یه‌. ئاسۆیی به‌كار هاتووه‌، یان ستوونی. ئەو بڕوایەم هەیە، كە خۆم زانیم چیم گوتووە. خوێنەریش دەزانێت چیم گوتووە و به‌كام دیودا به‌كارم هێناوه‌.

4
شیعر شێوازی بوونی شاعیرە، واتە: بوون و چییەتی و دۆزینەوە و ناسینەوە. سەختیی ژیانی بۆ قەرەبوو كردوومەتەوە، لە ئەزموونی ئازاددا ئامانجی خوڵقاندووم, شيعريش تاكه‌ شوێنه‌ لێوه‌ی بڕوانمه‌ ژیان و گه‌ردوون و یاده‌وه‌ری. هه‌ستم بۆ ژیان به‌هێزه‌ و یاده‌وه‌ریشم به‌هێزه و حه‌زێكی گه‌وره‌شم هه‌یه‌ بۆ ژیان، له‌و شیعره‌ی ژیانت بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌، واته‌: شیعری ژیانیی وشه‌ و ڕسته‌ تێكه‌ڵاو ده‌بن و ڕسته‌ له‌ وشه‌دا داده‌ڕێژرێته‌وه‌‌.

5
شیعری بێگەرد مەی لە چڵ و گەڵا نەخەمڵاندووە. لە ڕەگ خەمڵاندوویەتی، بۆیه‌ مه‌ی و مه‌ستییه‌كه‌ی، بژاركراو و ڕێكخستنه‌وه‌ و تاهه‌تایییه‌.

6
شیعر بە كردەی سرووش و ئیلهام و ئاماژه‌ و نیشانه و مۆتیڤ‌ تێ دەگەم و سروشت دەدۆزێتەوە و مرۆڤی بۆ ئامادە دەكات. شاعیر سروشتی دووەمە و مرۆڤ دەدۆزێتەوە. لە سەرچاوەكانی سروشتی یەكەم هه‌ڵكۆڵین دەكات.

7
شیعر ئاشقی ژیانە و دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی بوون ده‌ناسێت، لە سەرەتاوە دەست پێ دەكاتەوە. هەموو شت به‌ پله‌ی باڵا لە شیعردا دەژی. ئەو شوێنەی هێزی ژیان دەستی دەگاتێ، شوێنە لە شیعردا و جیهان تێیدا ئاوارەیە. مرۆڤە ئاوارەكانی دنیای تێدا دەناسێ و ساتی ناسینی دەربڕین لێكردنە بۆ نزیكبوونەوەی هەموو شتەكان لە ڕێگای شیعرەوە. هەموو شتەكانیش لە شیعردا چەندین جار لەدایك دەبنەوە.
8
سەرەتا هەموو وەرگێڕانێك لە ناسینی ئەوی دی دەست پێ دەكات. لە ڕێگای وەرگێڕان بۆ كوردی نهێنی هونەری و تانوپۆی شیعری بەشێك لە شاعیرانی زمانانی ترم ناسی. وەرگێڕان كردەیەكی گرینگی ئاشتیخوازییە. ئەوە حاڵەتێكە من لەناو شیعری وەرگێڕدراودا باش ژیاوم. ئەگەر نەتوانی بە زمانی دنیاش بخوێنیتەوە، بە وەرگێڕانیش بیخوێنێتەوە هەر كارێكه‌ نه‌خشێكی گرینگ له‌ بوونی شیعر ده‌بینێت و زیاتر قووڵیت لێ ده‌ر ده‌كه‌وێت. دڵم لەناو شیعری وەرگێڕدراودا بەباشی لێ دەدا، بەڵام ناسنامەم سەر زەمینی كلتووری شیعری كوردییە. بڕوام بە وشە و هێزی وشە هەیە، زمان ناوەند و بوون و چییه‌تی و دۆزینه‌وه‌ و ناسینه‌وه‌یه‌. ڕۆحی به‌شێك له‌ شیعری كوردی بە شێوەیەكی زیندوو و چالاك ماوەتەوە.

9
هەستەكان ڕێگای دۆزینەوەی شتەكان و وشەكان و ماناكانن و سەرەتای كردەی نووسینن. كە ڕەشنووسی شیعرێك تەواو دەبێت، بوێریی ئەوەم لایە زیاتر كار لەسەر لابردن و سڕینەوە بكەم. كەمتر كار لەسەر زیادكردن و خستنەسەر بكەم. لە ڕەشنووسدا زیاتر كار لەسەر جێگۆڕكێی وێنە دەكەم، هه‌وڵیش ده‌ده‌م هه‌ستی بۆنكردن له‌ وێنه‌دا به‌رز بكه‌مه‌وه‌ و وێنه‌ بۆن بكرێ.

10
شیعر جه‌نگێكی ڕۆژانه‌ی به‌رده‌وامه‌ و وزەی زیندووی ناو كلتوورە و هەستەكان بە ئاوازی جیا جیا درێژی دەكەنەوە، شاعیری دامەزراو بە زمانێكی بەرجەستە لە مێژوو و كانگای مرۆڤی نزیك دەكاتەوە. لە خودەوە بۆ خودی باڵا. ژیان لەم كردەیەدا سەرلەنوێ لەدایك دەبێتەوە، منیش له‌م له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌دا‌ هه‌وڵم داوه‌ په‌خشانه‌شیعر بكه‌م به‌ نموونه‌یه‌كی كوردی.

11
شیعری بێگەرد بڕوای بە هیچ ئایدیۆلۆژیا و شانه‌ و شه‌پۆلێك نییە. بڕوای بە ئاراستەی دیاریكراوی شیعرییەت و ئێستێتیكای سادەیە. هەموو ئایدیۆلۆژیایەك فشۆڵە.

12
شیعر خۆی كۆدەكاتەوە و ئەزموون و شارەزایی دەینووسێت، دواتر بژاری دەكەی. خوێنەری كراوە دەیخوێنێتەوە. من هیچ بڕوام بە خوێنەری چێژ نییە. ئەدەب چێژ نییە، ئێستێتیكایە. خوێنەری چێژ تەمبەڵ و فشۆڵ و نه‌دۆزه‌ره‌وه‌یه‌. خوێنەری كراوە خەیاڵی خۆی بەكار دەهێنێ، كه‌پوو بۆنی وێنه‌ ده‌كا و بۆنی وێنه‌ش ده‌ناسێ. قەت لە خۆم نەپرسیوە شیعر خوێنەری ماوە، یان نا. یان چه‌شنێكی تری ئه‌ده‌ب شكۆی شیعری زه‌وت كردبێت. ئەم پرسیار لە خۆكردنە وزە لەخۆ ناگرێ و پەیوەست نییە بە بوون و چییه‌تی و دۆزینەوە و ناسینەوە. گومان لە توانایی خۆكردنە، یان ترسێكە بیركردنەوەت شێلوو و شڵەژاو دەكات. ڕووباری وزە و هەست ناتگاتێ و فریات ناكەوێ. توانای بیركردنەوە و وێناكردنت كۆ ناكاتەوە. خوێنەری كراوە بەشێكی گرینگە لە كتێب، مادام شیعری بێگه‌رد هه‌یه‌، خوێنه‌ری كراوه‌ش هه‌یه‌. خوێنه‌ر له‌ شیعردا ده‌ژی، شیعریش له‌ خوێنه‌ردا ده‌ژی، خوێنه‌ر له‌ كۆتاییدا فه‌لسه‌فه‌ی شیعره‌.

13
وا دەزانم سەرزەمین بە من بەخشراوە، بە شیعر بینای بكەم. لە سەرەتای شیعرەوە بە درێژایی هاتنی بیناكردن بەردەوام لەدایك دەبێتەوە و داهێنەر تێیدا ناوەندە. وەك خەونێك لەناو بیناكردندا دەژیم و لە تەواوی خانەكانی لەشمدا نیشتەجێیە.

14
كه‌ ده‌ست به‌ نووسین ده‌كه‌م شێوه‌ی گشتی شیعره‌كه‌م لا نییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م وێنه‌دا زه‌مینه‌ی به‌رده‌وامبوون خۆش ده‌بێت و ‌ورده‌ ورده‌ بیركردنه‌وه‌م ڕوونتر ده‌بێ و وێنه‌ گه‌وره‌كه‌م لێ ده‌رده‌كه‌وێت.
شیعری بێگەرد گوێڕایەڵی واقیع و ڕووداوی فریوده‌ر نابێ. هەوڵ دەدا بیدۆزێتەوە و ڕوو لە سادەترین شتی بكات. سادەیی و هەستەكان دەمێننەوە و پەیام و دۆخ دەپارێزن.
15
نیگەرانی بارودۆخی ئاڵۆز و كەوتووی كۆمەڵگای كوردی نیم. نیگه‌رانی ناوەندی شیعری كوردیم، كە خۆم تێیدا دەژیم و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ هیچی تێدا ڕوو نادات و هێڵی گه‌وره‌ی تێدا ده‌ر ناكه‌وێ، به‌شی زۆری نووسه‌ران مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان گۆڕینی جیهان به‌ره‌و باشتره‌، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی من به‌كارهێنانی زمانه‌ به‌ره‌و باشتر، شكۆی ئێستێتیكا و زمان به‌رگریكاری هه‌قیقه‌تن.

16
یه‌كێكم له‌ شاعیرانی شه‌پۆلی سێیه‌می شیعری كوردی و ده‌قم تا ئه‌وپه‌ڕی سنووری په‌خشان بردووه‌، به‌ڵام نه‌مهێشتووه‌ ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ زاڵ بێت به‌سه‌ر شێواز و كورتبڕی.
ئامادەیییەكی بەهێزیشم له‌ شێوه‌ده‌نگێكی نه‌رمی نه‌نووسراو هەیە, هەست بەوە دەكەم لە شیعری ده‌نگی نه‌رمی نه‌نووسراو دەگمەن نا، بەڵام تایبەتمەندم، كۆشش بۆ ئەوە دەكەم لە ڕێگای دیمەنی گەردوونی و ڕه‌گه‌زی كتوپڕی و نیشانەكانی مۆسیقاوە بە تەواوییەك بگەم و ئاوازم لێ بەرز ببێتەوە.

17
ناتوانم هیچ كەسێك لە شیعری خۆم تێ بگەیەنم، چونكە شیعر ئاڵوگۆڕییەكی ڕۆحییە. هەوڵ دەدەم هەست بە شت كردنێك لە ناخیدا دروست بكەم. هەستی بوونی و لێكدانی ژێی دڵ وێنا بكەم. نەك لێكدانەوەیان بۆ بكەم، ئه‌فسوونێك وه‌ك مووچڕكێك گرتوومی و به‌رم نادات. هه‌میشه‌ تاسه‌م بۆ‌ بینینی قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌یه‌، هه‌رجارێك بیبینم، بینینی جاری پێشوو نییه‌ و بینینی یه‌كه‌ممه‌، له‌ كۆی بینینه‌كان كه‌رسته‌ی زمانه‌وانیم گه‌یشتووه به‌ ئاسۆی خۆم و له‌ دانه‌وشه‌ی ڕۆمانسی كرچوكاڵ لام داوه‌ و هه‌وڵم به‌ره‌و زه‌مینه‌ هێماییه‌كان و شیعرییه‌تی بوونه‌‌.

18
خوێندنەوەی شیعر لەسەر ئاستی ئێستێتیكا و زمان لای ئەو شاعیرەی پرسی شیعر و داهێنانی مەبەستە زۆرمان پێ دەبەخشێ. هەر لە سەرەتاوە، زێوان بە سەرەتای ڕاستەقینەی خۆم دەزانم. خۆم بە ئەزموونگەر و شاعیری گومان و سەرسووڕمان و زمان زانیوە، لە چوارچێوەیەكدا خۆم ڕێك نەخستووە، خۆشم لە شیعری فشۆڵ پاراستووە و شەڕم لەگەڵ شاعیرە فشۆڵەكان بەرپا نەكردووە و كێشه‌م له‌گه‌ڵ نه‌ناونه‌ته‌وه‌، لە نرخیانیشم كەم نەكردووەتەوە. ڕێزی كتێبەكانیانم گرتوون و كڕیومن و لەناو كتێبخانەی خۆمم داناون. تۆزیشم لەسەر تەكاندوون، بەڵام نەمخوێندوونه‌تەوە.
داهێنان دەتوانێت داهاتوو و مێژوو و هاوچەرخی بخوڵقێنێ و بخوێندرێتەوەش.

19
شیعر هونەری بەشێكە، هونەری گشت نییە، شیعری گشت فریوی ئێستێتیكا و واقیع ده‌دات. شیعری گومان و سەرسووڕمان و زمان لەگەڵ واقیعی باوخواز نایەتەوە، واتە: جووت نابێ. واقیعی نوێبەخش، هێماخواز لەناو دەقی گومان و سەرسووڕمان و زمان دروست دەكەم. لە واقیعی سەرچاوە جیا و نامۆ ناكه‌م و داینابڕم، بەڵام دووری دەخەمەوە و ده‌یپارزنم. ئاسۆی چاوەڕوانی خوێنەری كراوە بە زمانێك گەرموگوڕ بە وزەی پەخشان دەهێنمە دی، هانی ده‌ده‌م تێگه‌یشتنی بۆ گومان و سه‌رسووڕمان و زمان هه‌بێت و په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ وه‌ڵام، په‌یوه‌ست بێت به‌ پرسیار. شیعری بێگه‌رد پرسیارێكی ئاراسته‌كراوی گه‌ردوونی و تێكه‌ڵكردنی جۆر و ڕه‌گه‌زی ئه‌ده‌بی و تێكه‌ڵكردنی هه‌سته‌كانه‌‌.
داهێنان لە واقیعەوە دەست پێ ناكات. بەشێك لە واقیع وه‌رده‌گرێت. شاعیر بیەوێت بمێنێتەوە دەبێت خۆی ئامادە بێت و ئێستێتیكای مرۆڤی هەبێت، ئیستێتیكای مرۆڤ كۆكراوه‌ی ڕۆحی مرۆڤ و گه‌ردوونه‌، چونكە واقیعی هیچ كات و سەردەمێك لەگەڵ واقیعی كات و سەردەمێكی تر جووت نابێت، واقیع به‌ چه‌ندین چینی هه‌مه‌جۆر ده‌وره‌ دراوه‌. ئێستێتیكای مرۆڤ لەگەڵ هەموو كات و سەردەمەكان جووت دەبێ، داهێنه‌ر كه‌سی دوودڵ و بوونی و یاخییه‌كی به‌رده‌وامه،‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می خۆی نایه‌ته‌وه‌ و جووت نابێ، نه‌رمی نواندنیش نازانێت.

20
جۆره‌ ڕێزلێنانێكی ئایینی، هه‌موو ئایینه‌كانم بۆ ژیان هه‌یه‌ و شاعیری بەرپرس و پابه‌ندی ئێستێتیكا و زمانم. ناتوانم لە دڵە گەورە و پڕ بزاوتی پڕشنگدار و كردار و كاریگەرییان دوور بكەومەوە. دوای بیركردنەوە، كاتێ خورپە و ئیلهامم پێ دەگا. خۆم بە ورووژاوی سروشت و ژیان دەزانم و پێداگریشی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌م. سروشت بە ڕووبەرە فراوانەكەی، مرۆڤ، ئاژەڵ، باڵندە، زیندەوەر، ڕووەك، دار و بەرد… تاد، كاتێكیش شەڕی چەپەڵی براكوژی بەرپا بوو، مووچڕكێكی بكوژ سەرتاپای هەستەكانی گرتم و تا ئێستاش لە جەستەم ماوەتەوە و دەر نەچووە، ده‌رزییه‌كی ژه‌نگنه‌ هه‌موو هه‌سته‌كانم ده‌كوتێ. كەوتمە ناو ونبوونێكی سەرتاپاگیرەوە، دەچوومە كەناری خۆنیشی و خۆم دەخواردەوە و دەمپرسی چی چارەنووسی مرۆڤی وا سەخت و دەگمەن كردووە، یان هەر ژیانی ڕاستەقینە خۆی ونە، یان سەرڕێژە لە دەربڕینی جوانیی ڕەها و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پاكی و پاكیزه‌یی ڕوون. شیعر ئه‌وه‌نده‌‌ هه‌ست و بیر داخراو نییه‌ هه‌ندێك دیارده‌ی ژیان وه‌ربگرێ و هه‌ندێكیش وه‌رنه‌گرێ. هه‌موو باره‌كان وه‌رده‌گرێ. ژیان به‌ هه‌موو باره‌كانیه‌وه‌ وه‌ك جۆره‌ پێوه‌ر و چاره‌نووسێك پرسیاری ترسناك و بنه‌ڕه‌تی له‌ شیعر ده‌كه‌ن.
لە هەموو باروبوار و جۆری هەڵكەوتدا چوومەتە گۆشەی خۆنشینی و دەمزانی سنووری ئەرك و بەردەوامبوونی من لە نووسیندا تا چ سنوور و ڕادەیەكە.
شیعر دیاریی بێدەنگیی منە و پێشكێش بە گەردوونی دەكەم.

                                                           ئابی 2023 هه‌ولێر



ئێوارانە ٤٤.. سەردار جاف

وڵاتمان هاوسێ هێڵێکمان بەينە ))
*(( با دونيا تێبگا لەم کەين و بەينە

دەوەن بە ئاشی ئێوارە
ئاوادەبێ و
کابەشاکمان لە تيشکی زەردەی خۆرەتاوا نووسراوە
ژەم مردە نابێ
قەقنەس ئاسا سبەی لە تەک گزنگدا هاوێر دەبێ و
بە دەڵەمەی ئيشقمانەوە دەنووسێ و
خەراباتی لێ نەڕواوە
تخوبەکە سوورسوور دەکاتەوە
گڕە ئاگرێکە لە حەناما ئۆخژنی گرتووە و
دەمکولێنێ
دوێنێ شنە، مينا گەڵا زەردەکانی پاييز وەرين
تيری تيژی دڵهاوێژە
هێدی هێدی
شەو دەبێتە جۆگەيەکی گڕکان و
دەمسوتێنێ
راوچييەکانی وڵاتی ئێوە
کنەی باڵە رەنگاڵەييەکانی فڕينم دەکەن
سەرابێ لێم ئاڵاوە و بەرم نادا
رمی تيژ و
ئاسمانە شين شينەکەی لای ماڵی ئێوە
پێکەنينم دەخنکێنێ
لە شين و گرينم دەدەن
من لە قرتانی باڵی خۆم ناترسم
چۆلەکەی سەر داری ماڵتان
جريوەی لێم کەوتۆتە دژ
تۆفانێکە و پرسی پێ نەکردووم و دێ
وا کڕێوەيش هەڵی کرد و رنوە بەفر نغرۆم دەکا
شنەبايش گێژەڵوکەيە، هاتۆتە گژ
ئەو هەورە رەشە مەحوو بکە
چڵک و پيسی ئەو و ئاسمان قۆرخ نەکا
حەوا شەهلا ژنی ديوە لێڵی نەکا
باڵەکانم وا دەقرتێن کەنگێ دەبێ لە شەققە دەن
مەلەمانگی پەڕە شينکەی کوليتەی ئوس
هەموو بەيانێ ئەستێرەم
توولە رێی سێبەری ئيشقم لێ دەخزێ
باوەشێنی خەمێ دەکا
کە تا نها
دەرگای چرای کوژراوێکە
فرياد رەسە بەر تەقەی دەن
هەر تەنها گشت کەسم و
خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

٩ / ٧ / ٢٠٢٣

بەيتێکی فۆلکلۆرييە بە دەستکارييەوە *




پێنج بروسکە شیعر.. نوسینی هێدی گەڵاڵی

ئۆکسجین
من و تۆ
لە ئاو ئەچین
هەر یەکەو دو هایدرۆجین
من بۆ تۆ هەناسە و
تۆ بۆ من ئۆکسجین.

ماچ
ئەڵێن شەڕاب
چەند کۆن ببێ خۆشتر ئەبێ
ماچی لێویش
چەند تازە بێ تەڕتر ئەبێ

مەچەک
ترپەکانی دڵی منە
چرکەژمێری سەعاتەکەی
مەچەکی تۆ…
هەر چەند دور بم
وا هەست دەکەم
دڵم وا لە دەستی تۆ….

بۆیاخچی
بە دەستە بچوکەکانی
فلچەی بۆیاخ
دێنێ و دەبا
کە سەیری ڕوخساری دەکەم
وای دەبینم :
سەختی ژیان
ئەو دێنێ ودەبا!!!

      

دزی

من دز نیم
تەنیا دو شتم لێت دزیوە
ترپەکانی لێدانی دڵ و
عەتری هەناسەی سینەت!




چۆن بخوێنینەوە؟.. زانا رەزاق

خوێندنەوە یەکێکە لەو ئامرازانەی کە مرۆڤ بەرەو زانیاری و پەرەپێدان ،شارەزایی و لێهاتوویی ،زمانپاراوی دەبات.
هەروەها کەرەستەیەکیشە تا وا لە خوێنەر بکات بگات بە ئامانج و مەبەستەی خۆی لە خوێندنەوە دەیەوێ .
لێرەشدا بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەک بخوێنین سود لە خوێندنەکە ببینین ئەوا من باسی شێوازێک لەخوێندنەوەتان بۆ دەکەم ئەویش ئەوەیە سەرەتا پێویستە کە کتێبێک دەستنیشان دەکەی بۆ خوێندنەوە یەکەمجار وابکەن بەخێرایی ئەو چەندە لاپەڕە بخوێنین کە لە بەرنامەی ئەو کاتەی دایە کە دەستنیشان کردووە دواتر کە جاری یەکەم بەخێرایی خوێندنەوە ئەوا جاری دووەم پێویستە وابکەین کە بەشێوەیەکی هێواش هێواش بیخوێنینەوە یانی جاری یەکەم بەخێرایی جاری دووەم بەهێواش یان ئەتوانی بەخێراییەکە چەند جارێک بێت بەهێواکەش چەند جارێک.

چۆن دەست بەخوێندنەوەی کتێبەکان بکەین؟

سەرەتا پێش هەموو شتێک پێویست دەکا ئێمەی مرۆڤ کە دەستمان بەشێتک و بوارێکی نوێ کرد بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش تێدا پێش بکەوین ئەوا پێویستە لەبناغەوە دەستپێبکەین دواتر هەروەکو خانوو دروست کردن شتەکانی تر بڕۆین یانی دەبێ لەشتە سادەکان بۆ شتە قورسەکانی بوارەکانی تر بڕۆین یەکێک لەو ئامرازانەش چۆن دەست بە کتێب خوێندنەوە بکەین سەرەتا پێویست دەکا لەکتێبی چیرۆک و ئەو کتێبانە دەست پێبکەین کە بە شێوەیەکی سادە داڕێژراوای و تێگەیشتنیان ئاسانە پاش ماوەیەک کە لەسەر ئەمە بەردەوام بوویت ئەوا دەتوانێ بۆ ڕۆمان و شعریش بڕۆین ئینجا پاش ئەمە بۆ قۆناغی تر بڕۆین یان ئەمەش بە قۆناغە تا وای لێدێ دەگەی بە شوێن خۆی دەتەوێ.

دەتوانم بلێم ئەمە بۆ کتێبی هەر بوارێک ئاوایە یانی ڕۆمان هەیە بەزمانی سادە نووسراوە ڕۆمانیش هەیە بەزمانێک نووسراوە ئاستی تر تێدەگات و سودی لێدەبینێ هەروەها ڕۆمانیش هەیە زمانێک نووسراوە ئاستبەرز سودی لێدەبینن بەس ئەمەش بێت دەبێ لەوانەش لەبناغەوە بۆی بچی چونکە ئەگەر تازە لە خوێندنەوە دەبێ لەسادەکانەوە بۆ قورسەکان بڕۆین.




بیرکردنەوە.. زانا رەزاق

چۆن وابکەین پەرە بەبیرکردنەوەی خۆمان بدەین؟

سەرەتا هەموو مرۆڤێک خاوەن ئەقلە هەر بەهۆی ئەمەش مرۆڤ بیردەکاتەوە یانی ئەقل ئامرازێکە بۆ بیرکردنەوە و تێڕامان و تێفکرین لەشتەکانی دەوروبەر.

لێرەدا دەبێت خۆمان بیربکەینەوە خۆمان خاوەن بیرکردنەوەی خۆمان بین بۆ ئەمەش دەبێت ڕاهێنانی پێوە بکەین بۆ ئەوەی لەبیرکردنەوە لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی تر بچین چونکە بیرکردنەوە خۆی لە بناغە وایە هەروەک بناغەی خانوو وایە تاوەکو بناغە دروست نەکەین ناتوانین دیواری خانوو خانوو دروست کردن ئەگەر دیوار بێ بناغە بێت ئەوا مەترسی ڕوخانی زۆرە بەڵام ئەگەر بناغەیەکی پتەوی هەبێت ئەوا زۆر باش دەبێت. کەوایە دەبێ بناغەی دروست بکەین.
ئەمەش چۆن؟
کاتێک تۆ کتێبێک یان گۆڤارێک یان هەر جۆرە نووسینێک دەخوێنێتەوە ئەوا وابکەین بیر لەکاتی خوێندنەوە و دەرەوەی خوێندنەوەش بکەینەوە, چونکە هەروەک وتمان بیرکردنەوە قۆناغ بە قۆناغ پلە پلەیە تۆ تا قۆناغی یەکەم نەبڕین ناتوانین بچینە قۆناغی دوو هەروەک چۆن کاتێک بەسەر پایەکانی خانوویەک دەکەوی تا یەکەم نەبڕی ناتوانی بچینە دووەم و سێ دەبێ ئەمە یەک بەیەکی ببڕی بۆ ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو لەسەرەوەی خانووەکە نزیک ببینەوە ئاواش دەبێ سەرەتا مرۆڤ خۆی خاوەن بیرکردنەوەی خۆی بێت بۆ ئەوەی بتوانێ بناغەیەک بۆ خۆی دروست بکات پاشانیش قۆناغ بەقۆناغ یانی پەرەپێبدات و بیرکردنەوە و تێڕامانی فراوان بکا.

نموونەش بیرکردنەوە لەهەموو ئەو شتانەی کە هەن.
نموونەی ڕوونتر کاتێک شتێک ڕوودەدات بیریلێبکەینەوە کە چۆن ڕوویدا ؟ بۆ ڕوویدا ؟ چی ڕوودەدات دوای ئەمە؟
یان نموونەی تر نووسینێک کە مانای زۆر بدات تۆ بیر لەهەموو ماناکانی بکەیتەوە.

ئەمانەو دەیان و سەدان نموونەی تر




کوشتنی ڕۆح و عەقڵی مرۆڤ.. نەوزاد بەندی

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت : ( ‏وَأَن لَّيْسَ لِلإنسَانِ إلاَّ مَا سَعَی ) ‏
ــ سورەتی النجم‏ : ئایەتی 39 ــ
واتا مرۆڤ تەنها هەوڵدان و کارکردنی لەسەرە ..
ئینجا سەیری حاڵی ئەم دەسەڵاتدارانەی ووڵاتانی ڕۆژهەڵات بکەن چەند دژ بە خوا و قورئانن .. تەلەبەیەک کۆلێژ تەواو ئەکات و نمرەیەکی باش ئەهێنێ ، ئەیەوێ خوێندنی باڵا تەواو بکات ، ناهێڵن ، چونکە سەر بە فڵان حیزب و دەسەڵات و بنەماڵە و،کەسایەتیی نییە .. کە ئەو خواست و هیوا بەرزەی لە گۆڕ ئەنێن ، ئینجا ئەیەوێ کار بکات و خزمەتی میللەت و خۆی و کەس و کاری بکات ، ناهێڵن .. داینامەزرێنن .. ئینجا هەوڵ ئەدات لە کەرتی تایبەت کار بکات ، کەرتی تایبەتیش چەند ئەژدیهایەکی حیزبیی قوتیان داوە و ..کۆیلەیان ئەوێت نەک کرێکار و کارمەند ، چونکە هیچ بیمەیەکی ژیانت نییە و به موچەیەکیش کارت پێدەکەن نەک بەشی بنیاتنانی خێزان و داهاتووت ناکا ، تەنانەت بەشی کرێی هات و چۆت ناکا لە ماڵەوە بۆ سەر کار …
ئەوانەی کە دژی ئیسلام و قورئان کار و ڕەفتار ئەکەن ، ئەبێ باش بزانن لە قورئاندا ، هەموو مافێکی مرۆڤ پارێزراوە و بڕیاری لەسەر دراوە و کراوە بە یاسا ..بەڵام بە داخەوە زۆر بە توندیی ئەو یاسایانە ڕەت کراونەتەوە و وایان لە خەڵک تێگەیاندووە کە ئایین تەنها بریتییە لە نوێژ و ڕۆژوو و حەج و عەمرە و زەکات ، ئیتر هەموو یاساکانی ژیان ئەدرێنە دەست کەسانێک کە خوا ناناسن و بە ئارەزووی خۆیان گاڵتە بە هیوا و ئاوات و خەون و داهاتووی ئەو خەڵکە ئەکەن …
عەرەب ئەڵێن : ( خیر الکلام ما قل ودل ) واتا باشترین قسە ئەوەیە کورت بێ و بەڵگەی لەگەڵدا بێ ..
بەڵگەی ئەم قسەیەم ، سێ چوار دێڕی ژیانی خۆمە :
ــساڵی 1988 لە زانکۆی موسڵ ، یەکەمی کۆلێژی خۆمان دەردەچووم ، دوو جار مامۆستای سەقافە داوای لێکردم پەیوەندیی بە حیزبی بەعسەوە بکەم ، نەمکرد ..ئیتر کردیانمە پێنجەمی کولێژ ، واتە گەورەترین خەونی ژیانمیان زیندەچاڵکرد ، کە خوێندنی باڵا بوو ، چونکە ئەو کاتە تەنها یەکەمی کۆلێژەکان بۆیان هەبوو دوای 45 ڕۆژ سەربازیی بگەڕێنەوە بۆ تەواوکردنی خوێندن ..!!
ـــساڵی 1991 پەیمانگای کورد لە پاریس ، داواکەمی قبوڵکرد بۆ خوێندنی باڵا لە چیکۆسلۆڤاکیای ئەو کاتە ، ئەمە بە دەسەڵاتی ئەو کاتەی هەرێم قوت نەچوو ، شەش حەوت مانگ هێناینی و بردینی و ڤیزەی ناداینێ ، هەتا بە عەلاقاتی شەخسیی نێوان کارمەندێکی پەیمانگای پاریس و بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ ( بەختیار ئەمین و سەیفی ) ، ڤیزەم وەرگرت ، کە گەیشتمە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ، لە قونسوڵخانەی چیکۆسلۆڤاکیا ناوی من سڕابۆوە ، چونکە،کەمتر لە دوو مانگی مابوو چیک وسلۆڤاک به تەواوەتیی لێک جیابنەوە وەک دوو دەوڵەت و کۆمەڵێ بڕیاری دەرەوە و ناوەوە ڕەتکرابوونەوە .. هاتمەوە و پەیمانگای کوردیش مێش میوانی نەبوو .. بە یەک ووشەیش بەسەری نەکردمەوە .
ــساڵانی کۆتایی نەوەدەکان چەند جارێ داوای خوێندنی باڵام پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کرد ، هەموو جارەکان ڕەتکرایەوە .. چونکە هیچ حیزب و دەستە و تاقم و مامۆستایەکی زانکۆم نەدەناسی و تەنها شتێک کە بە دەستمەوە بوو ، کە حیسابی تاکێ پێڵاوی بۆ ناکرێ ، نمرەکەم بوو کە نمرەیەکی بەرز بوو ، تەنانەت جارێکیان وای کرد بەناو پڕۆفیسۆرێک بە دەم فیکەوە بڵێ 74.6 ..!!
لە هەمووی گەڵتەجاڕتر ، لە زانکۆی سلێمانی لە تاقیکردنەوەی توانایی زمانی ئینگڵیزیدا دەریننەدەچاندم ، واتا هەر لە یەکەم هەنگاوەوە لێیان دەدام ، تا بە ناچاریی ڕۆژێکیان به بێ ئەوەی چاویش بە کتێبێکدا بخشێنم ، چووم لە زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگڵیزیم دا و دەرچووم ..!!




بەرپسەکان بە تەنها لە گەڵ خەڵکدا فێڵ ناکەن، بەڵک و بە ئاشکراش فێڵبیللەرییەک لە گەڵ خوادا دەدۆزنەوە!.. حەسەن ڕازانی

( لەگەڵ یەک دوو گلەیی و گازندەش، وەک بەندەیەک، لە خوای خۆم)
پارێزگاری پێشووی نەجەف چوار ژن دەهێنێت و لە سەر حیسابی بودجەی گشتی وحکومەت و خەڵک بەخێویان دەکات و بەمەش دەیەوێت لایەکی بەڵێنەکەی خوا وەک دادپەروەری لە ڕووی نەفەقەو داراییەوە لە نێوانیاندا جێبەجێبکات!
وێنەکە هی پارێزگای نەجەفە لەگەڵ چوار ژنەکەی
نووسینی: حەسەن ڕازانی

تێبینی: لەم نووسینەمدا مبەستم نیە پاساو بۆ یاساوڕێسای خواو فەرموودەی پێغەمبەرو بهێنمەوە بەڵکو ئەمە زیاتر ڕەخنەو گلەیی و گازندەیە لە دیدی خۆمەوە!

هەندێک کەس، وەک چۆن گەندەڵیی و دزی و ڕاوە ڕووت و کوشتن و ڕێگریی و چەتەیی و دەستبردن بۆ ماڵی خەڵک لە ڕێگەی ئەو یاسایەی کە هەر خۆیان دای دەڕێژن و بە یاسایی دەکەن، هەر بەو شێوەیەش دێن دەگەڕێن کە کەلێن و درزێک لە نێو ئەو یاساو ڕێسایەی کە خوا بۆی داناون بدۆزنەوەو خۆیانی پێدا بکەن و بە شێوەی فێڵبیللەرییەک، لە پێشدا لە خوا، ئینجا لە خەڵک و لە ڕای گشتی وحکومەت ئەنجامی بدەن. لێرەدا نەشەرم لە خۆیان دەکەن و نەشەرم لە ڕای گشتی دەکەن و نە شەرم لە خەڵک و حکومەتیش دەکەن و نەشەرمیش لە خوا دەکەن کە بە ئاشکرا فێڵ لە یاساکەی خوا دەکەن و وەک فێڵبیللەریەکیش وە یاسایی دەخەن و لە گەڵ یاساکەی خوادا دەیگونجێنن بە بەرچاوی خوادا!
تەماشا ئەو یاسایەی ژن هێنان بکەن کە خوا دایناوە:
[وَإِنْ خِفْتُمْ أَلا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَى فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ] سورەتی نیساء ئایەتی ژمارە ٣
لە لێکدانەوەی ئەو ئایەتەدا لێکدانەوەکەی هەژار موکریانی و تەبەری زۆر لە یەک نزیکن و لە یەک دەچن ، جا بە بڕوای من دەبێ هەژار زۆرتر پشتی بە تەبەری بەستبێ لە لێکدانەوەدا چونکە تەبەری پێش هەژار لیکدانەوەی بۆ قورئان کردووەو یەکێکیشە لە گەورە موفەسیرانی قورئان و جێی متمانەشە..
هەژار بەم شێوەیە ئەو ئایەتە لێک دەداتەوە:
ئەگەر لە مەڕ کیژە هەتیوەکانەوە، لەوە ترسان کە نەتوانن بە تەرزێکی حەق و ڕەوا دەگەڵیان بجووڵێنەوە، دەتوانن وازیان لێ بێنن و ژنانی تر- چەندی خۆتان پێتان باشەو پێتان دەشێن -مارە بکەن، دوان بن یان سیان پێکەوە یان چواریش بن هەر ڕەوایە. وە ئەگەر ترسان کە نەتوانن ژنەکانتان وەک و یەک تەماشا بکەن ، با یەکیک بێ یان وەل ئەوانە ڕابوێرن کە بوونەتە موڵکی خۆتان. بۆ خۆ لە غەدر پاراستن ئەمە ئاکاری پەسندە…
سەرچاوە: قورئانی پیرۆز: وەرگێڕانی مامۆستا هەژار موکریانی
جا مادام خوا هەر خۆی درووستکەرو خالقی هەموو شتێکە بە ئینسانیشەوە، کەواتە هەر خۆی باش دەزانێ کە ئینسان چیەو توانای چیەو چۆنیش بیردەکاتەوەو دەیەوێت چی بکات! هەر بۆیەش دەزانێت کە ئینسانن زۆر شتان دەکات کە پێی وایە دەتوانێ و بەڵام لە ڕاستیدا ناشتوانێت.
مەسەلەی زۆریی ژن هێنانیش و دابینکردنی دادپەروەریش لە نێوانیاندا هەر بەم شێوەیەیە کە خوا زانیویەتی کە ئینسان ناتوانێت دادپەروەریی لە هەموو ڕوویەکەوە دابین بکات لە نێوانی نەک هەر سێ ژن و چوار ژناندا بەڵک و ئەگەر ڕاستیت دەوێت لە نێوانی دوو ژنانیش دا ئینسان ناتوانێت دادپەروەریی دابین بکات.
ڕەنگە ئینسانێکی دەوڵەمەندی ملیۆنێر بتوانێت لە ڕووی دارایی و نەفەقەوە بتوانێت وەک یەک ژیانیان خۆش بکات، وەک یەک لە خانوی باش و تازەدا بن، وەک یەک ناوماڵیان هەبێ، وەک یەک کۆک و پۆشتەیان بکات، وەک یەک بیان بات بۆ سەیران و بیان گێڕێت، بەڵام مەحاڵە لە ڕووی عاتیفە پێدان و خۆشەویستیی و لەگەڵدا بوون و سەرجێیی و کات پێدان و تێرکردن و ڕازیکردنەوە وەک و یەک لەگەڵیان دابێت..
ئاخر نەک هەر ئینسان بەڵک و هەرێ ئاژەڵە بەهێزەکانیش ناتوانن ئەوکارە بکەن! پیاو مەشغەڵەی دەرەوەی هەیە، کار دەکات، لەدەرەوە خەفەت دەخوا، ماندوو دەبێت، کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندرووستی بۆ پەیدا دەبێ . هەروەها کيێشمەکێشی ژیان کاردەکاتە سەر ووزەو توانای ئەو پیاوە لە ڕووی جەستەیی و دەروونیشەوە.. ئەدی چۆن دەتوانێ کە هاتەوە ماڵەوە چوار ژنی هەیە و ئەو ژنانە هەموویان جوانن، بە توانان، دەیانەوێت لەگەڵ مێردی خۆیان بن ئەوشەوە هەتا بەیانی و پێیان خۆشە تا بەیانی لەگەڵ مێردی خۆیان دەست لەملانێ بکەن..ئەو پیاوە چۆن دەتوانێ لە یەک شەودا خۆی دابەش بکات بۆ چوار ژن و بە یەکسانیش و وەک ئەوەی کە ژنەکان دەیانەوێت نەک وەک ئەوەی کە خۆی دەیەوێ . کەواتە مەحاڵە یەکسانی نواندن و جێبەجێکردنی دادپەروەیریی ! هەر بۆیەش خوا ئەوەتە لەم ئایەتەدا بە ڕوونی هەر لە سوڕەتی ژناندا دەفەرموێت:
{ ولن تستطيعوا أن تعدلوا بين النساء ولو حرصتم} نساء –١٢٩
[ئێوە هەرچەندە هەوڵیش بدەن ، قەت ناتوانن دەگەڵ ژنانی خۆتاندا بێ جیاوازی ڕەفتار بکەن] سەرچاوە: قورئانی پیرۆز: وەرگێڕانی هەژار موکریانی
لەو ئایەتەدا خوا زۆر باش ئینسان دەناسێ چونکە هەر خۆی ئینسانی درووست کردووەو دەشزانێت تواناکەی چەندە بۆیە پێی دەڵێت نەکەی ئەو کارە نەکەی و لە ژنێک زیاتر مەهێنەو ئەگەر بیهێنی خەراپەو تۆ ناتوانی دادپەروەر بیت لە نێوانی نەک چوار ژناندا بەڵک و دوو ژنانیشدا…
خوا لەو ئایەتا دەڵی: [ لن تستطیعوا] واتە قەت ناتوانن . ئینجا دەڵێ: [ و لو حرصتم] واتە ئەگەریش زۆر هەوڵ و کۆش بکەن هەر ناتوانن.. بە کوردیەکەی ئەگەر خۆت بکەیتە ئەسپیش بە حەبی ڤایاگرا هەر ناتوانی وەک یەک دوو ژنان بەسەر یەکەوە ڕازی بکەیت ..
ئیتر نە خۆت گێل بکەو نە خواش هەڵ بخەڵەتێنەو فێڵبیللەریش لە نێو یاساو ڕێسای خوادا مەدۆزەروە!.. بە حەبی ڤایاگرا خۆت مەفەوتێنەو دڵت تووشی نەخۆشی مەکەو خۆ وا لێ مەکە لەوەی هەی لەوەش ببیت..ئەی ئینسان خۆت بناسەو توانای خۆت بزانەو دادپەروەربەو بەک ژن کیفایەت بکە .

ئەم سەرەتایەی سەرەوە هەمووی لەسەر ئەو ڤیدۆیەی کە لەسەر: لوئەی جەواد حوسێن ئەلیاسری..پارێزگاری پێشووی نەجەف دەرچووە بە شێوەی دۆکیومێنتری و بە بەڵگەوە دەری دەخات کە چ فێڵێکی کردووەو چۆن فێلبیللەریەکی دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی دارایی و نەفەقەوە هەر چوار ژنەکەی بەخێوەبکات وەک یەک و دادپەروەر بێت لە نێوانیاندا.!
بەڵام ئەمە هەمووی لەسەر حیسابی بودجەی حکومەتە کە ئەوەش بودجەی گشتی خەڵکەو هی گیرفانی خۆی نیەو حەرامەو کارێکی یاساییە بە پێی ئەو یاساییەی کە گەندەڵەکان بەڕێوەی دەبەن، بەڵام یاسایی نیە بەپێی لۆجیک و یاسای خواو خوا بەمە ڕازی نیەو ئەوە فێڵێکە لە خەڵک و لە حکومەت و لە خواش..
جا ئەو پارێزگارە هەم لە سزای خەڵک خۆی دەربازکردووەو هەم لە سزای حکومەت جونکە خۆی حکومەتەو هەم لە سزای خواش چونکە خوا زۆر بە سەبرەو هەتا ڕۆژی دوایی لەوانەیە لێی گەرێت و لە گوڵ کاڵتری پێ نەڵێت!!
ئەدی چارە چیە ؟ ئێوەی خوینەر دەتوانن زۆر چارەی شیاوتان بە بیرو مێشکدا بێت.. من ئەو چارەیە بۆ ئێوە لێدەگەڕێم !
چیرۆکەکە بەم شێوەیەیە:
لوئەی جەواد حوسێن ئەلیاسری: پارێزگاری پێشووی نەجەف چوار ژنی هێناوەو هەر چوار ژنەکەشی لە ماوەی دەسەڵاتە حکومیەکەی خۆیدا هێناون و هەر چوار ژنیشی بەدەستی خۆی و بە ئیمزای خۆی لە شوێنی باش دامەزراندوون و کورسی پڕداهاتیشی وەک یەک بۆ دابین کردوون. پارێزگار ئەمەی لە ڕووی دارایی و نەفەقەوە وەعدەکەی خوای گەورەی بەجێگەیاندووە، بەڵام بەفێڵ و تەڵەکەی ناویژدانیی لەگەڵ خواو خەڵک و داهاتی گشتیدا ئەمەی کردوە! ….
لوئەی لە ساڵی ٢٠١٥ وە بۆ ٢٠٢٠ پارێزگاری نەجەف بووە لە ماوەی پارێزگارییدا چوار ژنی هێناوەو لەسەر حیسابی حکومەت هەر چوار ژنی وەک یەک بەخێو کردووە نەک لەسەر حیسابی گیرفانی خۆی ..ڕاستە بە ڕواڵەت کاری داوە بە ژنەکانی و ژنەکان کاردەکەن بەڵام ئەوە فێڵ بیللەریە و خوا ئەوەی مەبەست نیە بەڵک و خوا دەڵێت لە سەر گیرفانی خۆت دەبێ وەک یەک بەخێویان بکەی .. ئەمەش هەر بۆ ئەوەیە کە تۆ نەتوانی لە ژنێک زیاتر بهێنیت…

لوئەی جەواد حوسێن:
ژنی یەکەمی کە ناوی جینان ئەلیاسری یە بە پلەی وردبینی یاسایی وەزارەتی نەوت لە لقی نەجەف بە مووچەی ٢ ملیۆن دینار مانگانە دای مەزراندووە
ژنی دووەمی کە ناوی بوشرا سائیب غەنیم و بە مووچەی ٢ ملیۆن دینار لە لیوای پارێزگاری نەجەف دای مەزراندووە
ژنی سێیەمی ناوی عالیە نووری خوزەیرە بە پلەی بەڕێوەبەری گرێبەستەکان لە وەقفی شیعە بە مووچەی ماناگنەی ٢ ملیۆن و سەد هەزار دیانر مانگانە دای مەزراندووە
ژنی چوارەمیشی ناوی بونەی هاشم ئەویشی بە ڕاوژکاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی حکومەت بە مووچەی ٢ ملیۆن سەد هەزار دیانار مانگانە دا مەزراندوە..
جا ئەمە کورتەی کارەکانی ئەو پاریزگارەی پێشووی نەجەف بووە…

هەندێک پرسیار کە پیم وایە گرنگن و دەبێ بکرێن:

یەکەم: ئایا گەندەڵی و ساختەکاری و فێڵ کردن لە خواو لە حکومەت و لە خەڵک، لە وەڵاتێکدا، لەسەرێوە پشتی دەگیرێت یان ئەوە خوارەوەیەو سەرێ بێئاگایەو نایەوێت؟
دووەم: با بڵێین ئەوە خەڵک بێ توانایە و ناتوانێت دیفاع لە خۆی بکات و لەسەر مافەکانی خۆی بێتە دەنگ، هەرچەندە بە نوێژی نیوەڕۆ فێڵی لێبکرێت و گیرفانی بەتاڵ بکرێت ، بەڵام خۆ خوای گەورە لەخۆی بەتواناتر نیەو هەر خۆیەتی دایناوە ئەو کەون و کائیناتە و هەر خۆیەتی درووستکەری ئینسان بۆچی کە دەبینێت ئەو ئینسانە کە درووستکراوی خۆیەتی و فێڵیشی لێدەکات بۆچی دەست بەجێ سزای نادات و پێی ناڵێ بوەستە تۆ فێڵ لە من دەکەی و لە یاساکەم دەکەی؟
بۆ نموونە : هەیە دەچێ بۆ حەج و عەمڕە بەڵام ئامانجی سەرەکی بازرگانیە، کەش و فشی خۆدەرخستنە، بەکارهێنانی کەشیدەکەیەتی لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوەو بەکاری دەهێنێت لە مامەڵەی ڕۆژانەیدا.. مزگەوت درووست دەکاو ناوی خۆی لەسەر دەنووسێ و بەکاری دەهێنێ بۆ نێوو ناوبانگی خۆی، ڕێکخراوی ئایینی درووست دەکاو بەرژەوەندی خۆی تێدا دێنێتە دیو هەزاران نموونەی لەو شێوەیە کە ئایین و خواو پێغەمبەرەکەی لە لایەن ئینسانەکانەوە بەکاردەهێنرێن و خەڵکیان پێ دەچەوسێنرێنتەوە.. خوا بۆچی وەجواب نایەو نایان وەستێنێت خۆ ئەو توانای هەیە؟ دەستکردەکەی خۆی بە ئاسشکرا فێڵی لێ دەکات!!
سێیەم: ئایا دەبێ چەند پاڕێزگارو پەرپرسی لەو شێوەیە لە کوردوستان و عێڕاق بوونیان هەبێ؟
چوارەم: ئایا دەبێ چەند بەرپرس هەبن لە کورودوستان و لە عێڕاق ئەو فێڵانەو ئەو فێڵبیللەریانە لە خواو لە خەڵک و لە حکومەتیش دەکەن؟
پێنجەم: ئایا دەبێ هەر بەرپرسەکان و کەسانی دەرەوەی ئەحزابی ئایینی ئەو فێڵبیللەریانە هەم لە خواو هەم لە خەڵک و لە حکومەت بکەن یان دەبێ کەسان و بەرپرسانی نێو ئایینیش هەبن کە ڕاستەو خۆ ئەوان لەبەردەم خوادادا خۆیان بە بەرپرس دەزانن؟
شەشەم: ئایا دەکرێ ئایەتەکانی خواو فەرموودەکانی پێغەمبەریش وەک یاسا داڕێژراوەکانی دەستی پەرپرسە گەندەڵەکانی عێڕاق کوردوستان کەلێنیان تێدا پەیدا بکرێ بۆ دزی و فێڵ و ساختەکاری کە نە یاساکە ئەوەی مەبستەو نە ئایات و فەرموودەکانیش ئەوەیان مەبەستە؟
دەتوانرێت زۆر شت و پرسیاری تریش بگوترێت و بەدڵدا بێت بەڵام با لێرەدا بەس بێت …..
بەڵام من دڵنیام هەندێک کەسی دەرەوەی ئایین هەتا بۆی بکرێت فێڵ لە هەموو یاسایەک دەکا بۆ بەرژەوەندی وهەندێک کەسی ئایینیش کە بەڕواڵەت خۆی بە وەکیلی خواوپێغەمبەرەکانی دەزانێت بەڵام لە ناوەڕۆکدا ڕێک خواو پێغەمبەر بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکاردێنێت و دەڵێت: کوڕە خوا خۆی گەورەیە!!! هەروەها دەیەوێت لە کۆتاییدا بە درووستکردنی یەک دوو مزگەوت و حەج و عەمڕەکردنێک و مەولودێک خوا لە هەموو مێژووی خۆش بێت..

هەر بە خۆشی بژین
حەسەن ڕازانی

تێبینی: بۆ بەڵگەکان و ناو هێنانی کەسەکان لەو نووسینەدا پشتم بەو دوو سەرچاوەیە بەستووە
https://m.facebook.com/1054839224692809/posts/1635302386646487/
https://web.facebook.com/100045599417656/posts/pfbid0gNT15kc3GybCzUxbAc9DCxQsva3eJRmUtKcdmWq6Ehm9SQqtf4NqSEoA6Ehfrrpbl/




هەڵەكانی كورد لەئەنجامی جەنگی یەكەمی جیهانیدا.. رەسوڵ بۆسكێنی

دەوڵەتە زلهێزە ئەوروپاییەكان لەكۆتایی فەرمانڕەوایی دەوڵەتی عوسمانی چاویان بڕیە خاكی ژێردەسەڵاتی عوسمانیەوە، هەر لەسەرەتای سەدەی هەژدەوە كەوتنە خزین بەرەو ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی، ئەمەش بەچەند قۆناغێكدا تێپەڕی، بەكردنەوەی باڵیۆز و كۆنسوڵەكان و ناردنی مسیۆنێرەكان لەڕواڵەتدا بۆ ڕێنمایی ئاینی بۆ مەسیحیەكان و لەبنەڕەتدا بۆ چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر دەوڵەتی عوسمانی، دواتر گەیشتە جەنگ و شەڕی یەكەمی جیهانی هەڵگیرسا، زۆر لەنەتەوەكانی باڵكان و ئەوروپای ڕۆژهەڵات ئەوانەی لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی دابوون، هەوڵی ڕزگابوونیاندا لەدەست حوكمی دەوڵەتی عوسمانی، عەرەبەكانیش هەستیان بەم بارودۆخە تازەیەكرد و لەساڵی 1910ەوە كەوتنە هەوڵی پەیمان و بەڵێن وەرگرتن لەبەریتانیای زلهێزی ئەو سەردەمە، كەبەشێلگیرییەوە هەوڵی ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی دەدا، زۆربەی ئەو نەتەوانەی لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی دابوون، لەدژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاپەڕین، ئیتر عەرەب بوون بەخاوەن دەوڵەت و كورد و ئەرمەن و فەلەستین زەرەرمەندی یەكەم بوون و بەسەرگەردانی مانەوە.
كوردی سادە و موسڵمان لەبەر نەبوونی هوشیاری نەتەوەیی و بەناوی ئایین و پارێزگاری لەدینی پیرۆزی ئیسلام، تاكۆتایی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی مایەوە، لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی یەكەمی جیهانیش لەژێر ڕاگەیاندنی دروشمی جیهادی پیرۆز دژی كافران، شێخ مەحمودی حەفید و زۆر لەشێخ و پیاوانی ئایینی لەگەڵ هەزار تا سێ هەزار چەكدار چوونە بەرایی شەڕ بۆ بەرگری لەدەوڵەتی عوسمانی، لەشوعێبەی نزیك بەسڕە بەرامبەر بەریتانیای زلهێزی ئەو كاتە كەوتنە شەڕەوە، دوای كوژراو و بریندارێكی زۆر كەزانیان ئەم شەڕە دەبێتە هۆی دۆڕانی عوسمانی، نەیانویست خۆیان بەكوشت بدەن و بەرەی شەڕیان چۆڵ كرد و هاتنەوە شوێنەكانی خۆیان، لەو كاتەدا شێخ مەحمود لەسلێمانی كەبینی ڕووسیا لە سنووری پێنجوێن هێرشی هێناوە، بەهێزێكی زۆرەوە بەرەو ڕووی سوپای ڕووس بووەوە و شەڕی خوێناوی لەگەڵ كردن.
لەلایەكی دیكە لە باكووری كوردستان، كوردەكان دوور لەنیشتمانی خۆیان و لەئەستەمبوڵ، چەند كۆمەڵە و ڕێكخراویان دروست كردن، هەر لەئەستەمبوڵیشەوە لەگەڵ هاوپەیمانان لەڕێگای دیبلۆماسیەوە كەوتنە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی، لەكاتێكدا كە دەوڵەتی عوسمانی بەرەو ڕووی هەڵوەشانەوە دەبووەوە مستەفاكەمال ئەتاتورك لەناوجەرگەی كوردستانەوە كەوتە خەبات و شۆڕش كردن بۆ هەستانەوەی توركی تێكشكاو و لوت شكاو.
مستەفا كەمال دەرفەتی لە غیابی كورد وەرگرت و بەچەك و شۆڕش و بەهاوكاری سەرۆك خێڵە كوردەكان بەخۆیان و چەكەكانیانەوە چوونە ناو لەشكری مستەفا كەمالەوە، لەخاكی كوردانەوە گەشەی كردو بەهێزی كوردەكان ئەرمەن و یۆنانی لەخاكی توركیا كردە دەرەوە، لەناو جەرگەی وڵاتی كوردا دەستی دابووە ئەم كارە، بۆ ڕزگاری تورك سەری بەرز دەكردەوە، كەمالیەكان هەوڵیاندا كوردەكان بخەڵەتێنن و چەواشەیان بكەن، بەناوی خەباتی هاوبەشەوە لەدژی داگیركەران و دوژمنان، وای دەبردە مێشكیانەوە سەربەخۆیی كورد مافێكی خۆیانە، بەهاوكاری كورد مستەفا كەمال سەركەوت و یەكەم داوای ئەوە بوو پەیمانی سیڤەر پوچەڵ بكرێتەوە. كۆمەڵە و ڕێكخراوەكانی كوردیش لەئەستەمبوڵ و دەرەوەی كوردستان لەڕێگای ئاشتی و دیپلۆماسیەوە هەوڵیان لەگەڵ هاوپەیمانان دەدا، بۆسەربەخۆیی كوردستان، بیریان لەیەكگرتن و لەبەركارهێنانی هێز نەدەكردەوە، تا مستەفاكەمال لاواز بوو، ئەوان خەریكی هەوڵی دیپلۆماسی بوون، كاتێك ئەوانیش وریابوونەوە، تازە كار لەكار ترازابوو، مستەفاكەمال ئامادەنەبوو دان بەهەقی كوردا بێت.
لەئەنجامی سەركەوتنی لەشكری هاوپەیمانان ڕژابوونە ئەستەمبوڵی پایتەختی عوسمانیەوە، خەلیفەی عوسمانی لوتشكاو و شەمەزار لەوڵاتەكەی خۆیدا ببووە دەستبەسەر، لەو كاتەدا بیری كردەوە، لیژنەیەكی دروست كرد بچن لەگەڵ برا كوردەكان قسە بكەن و بڵێن سەربەخۆییان ناوێت و لەگەڵ خەلیفە بمێننەوە مافی ئۆتۆنۆمی بەكورد دەبەخشێ، لەكاتێكدا فێڵی جیهانی بۆ لەناوبردنی یەكجارەكی خیلافەتی عوسمانی وای دەخواست بانگەشە بۆ دروست كردنی پاڵەوانێك (مستەفاكەمال) بكەن، لەبەردەمی سوپا بێ شومارەكەی هاوپەیماناندا ببەزێنێت، ئەگەرچی كورد دەبووایە شێلگیرانە داوای سەربەخۆیی بكردایە، بەڵام لەبەردەم ئەم داوایەی خەلیفەی عوسمانیدا سەرۆكە كوردەكان بوونە دوودەستە دەستەیەكیان شێخ عەبدولقادر شەمزینی و هەڤاڵەكانی پێیان باش بوو لەگەڵ عوسمانی بمێننەوە و ئۆتۆنۆمی بەدەست بێنن، لەلایەكی دیكە عەبدولڕەزاق بەدرخان و هەڤاڵەكانی داوای سەربەخۆیی كوردیان دەكرد، لەم نێوەدا هەردوولا هیچیان دەستگیرنەبوو.
شەریف پاشای خەندان لەسەر ڕاسپێری كۆمەڵە و ڕێكخراوەكانی كورد، كەوتە هەوڵدان لەكۆنگرەی ئاشتی بۆ دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كورد، شەریف پاشا بەهەوڵە دیپلۆماسیەكانی توانی مادەكانی (62، 63، 64) لەپەیمانی سیڤر بچەسپێنێ بۆ پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كورد لەباكووری كوردستان، لەدواییدا سەرۆكە كوردەكان لەبەر كێشە و ململانێی نێوخۆیان بوونە دوودەستەو هەندێكیان ڕایان گەیاند شەریف پاشا نوێنەری كورد نییە، هەرچەند سەرەتا شەریف پاشا گوێی بەقسەكەیان نەداو بەردەوام، بەڵام دواجار زیزبوو وازی لەكارەكەی هێنا.
عەبدولڕەحمان نەقیب گەیلانی سەرۆكی ئەو حكومەتەی لەلایەن ئینگلیزەكان لە عیراق بۆ عەرەب دروست كرابوو، بیروڕای بەرامبەر( شەریف حوسێن) و كوڕەكانی باش نەبوو، هەربۆیە زۆرجار بەئاشكرا ڕایگەیاندبوو، گەڕانەوەی عوسمانییەكانی پێ باشترە، لە حوكمڕانی كوڕەكانی ( شەریف حوسێن)، كەچی دواتریش لەگەڵ هاتنی ( فەیسەڵ) و دەست بەكاربوونی وەكو پاشای عیراق، لەبەرژەوەندی خۆی و نەتەوەكەی بەبێ دەنگی و كێشە و بێ ململانێ كابینەی دووەمی خۆی لە (10ی ئەیلولی 1921) دامەزراند، فەیسەڵیش بووە مەلیكی عیراق، كەچی لەبەدبەختی كورد دوای دامەزراندنی حكومەتی كوردستان لەسلێمانی بەحوكمداری شێخ مەحمود، كاتێك (ویلسۆن)ی حاكمی گشتی بەریتانیا لەعیراق، دێتە سلێمانی بۆ ڕاوێژكردن، دەربارەی هاوكاری شێخ مەحمود و حكومەتی كوردستان، بەقسەی ویلسۆن بەشێك لە سەرۆكە كوردەكان دەچنە لای و بەدزییەوە پێی دەڵێن ئێمە بەسەرۆكایەتی شێخ مەحمود ڕازی نین.
لەباشووری كوردستانیش لەگەڵ دروست بوونی حكومەتی كوردستان بەحوكمداریەتی شێخ مەحمود، كێشە و ململانێی زۆرپەیدابوو لەنێوان كوردەكانی ناوچەی سلێمانیدا، وەك ڕەفیق حیلمی دەڵێت: خزمانی شێخ مەحمود و دارودەستەكەی هەموویان پۆست و مووچەی باشیان بۆ بڕابۆوە و لەم حكومەتەدا خۆیان بەهەمەكارە دەزانی، توركخواكانیش لەبەر لایەنگیری تورك، خەڵك ناویان لێنابوون (جلخوار)، ئەوانیش بەهەموو هێزی خۆیان هەوڵی لەخشتەبردنی شێخ مەحمود و هێنانەوەی توركیان دەدا، بۆ باشووری كوردستان، خوێندەوار و ئەفسەر و دەرەجەدارەكانی كوردیش پێیان باش بوو، شێخ مەحمود لەگەڵ ئینگلیزە ڕێك بكەوێ، بەشێكیش لەنیشتمان پەروەرەكان، شێلگیرانە هەوڵیان دەدا لەپێناوی سەربەخۆیی نیشتمان، لای دار و دەستەی شێخان و بەرەی جلخوارەكان خۆشەویست نەبوون و پێیان دەوتن: (فەڕمەسۆن) واتە كافر و لەدین دەچوو، هیچ لایەك لەگەڵ یەكتر تەبا نەبوون، لەبەر ئەم هەموو كێشە و ململانێیانە هەر كەس بۆ لای خۆی ڕادەكێشا، شێخ مەحمودیش لەم ناوەدا سەری سوڕمابوو، نەیدەزانی چی بكات، كۆمەڵە و ڕێكخراوەكانی كوردیش لەئەستەمبوڵ قەتیس مابوون، لەبەر هەوڵە دیپلۆماسی و بێ بەرهەمەكانیان نەپەڕژانە سەرئەوەی هاوكاری شێخ مەحمود بكەن، تەنانەت ئەو ئەندامانەی لە كۆمەڵە و ڕێكخراوەكاندا خەڵكی سلێمانی بوون، ئەوانیشیان نەنارد بۆ هاوكاری و دەستگیرۆیی شێخ مەحمود، لەئەنجامدا بارودۆخەكە لەگرێژەنەچوو، شێخ مەحمود لەگەڵ ئینگلیزەكان تێكیدا و حكومەت و شۆڕشەكەی لەناوچوو.
دواتر شێخ مەحمود پشتی كردە ئینگلیز و لەگەڵ توركی تێكشكاو و دۆڕاو ڕێك كەوت، لەكاتێكدا بەریتانیای مەزن براوەی شەڕی یەكەمی جیهانی و خاوەن هێزی سەربازی و ئابووری و سیاسەتی سەركەوتو، حكومدارییەك بەكورد و شێخ مەحمود دەبەخشێت، كەچی شێخ مەحمود دەچێ، لەگەڵ توركی تێكشكاوی شەڕ و ئوزدەمیری سەرلێ شێواو و پشگوێ خراو ڕێكدەكەوێت و فێل لە ئینگلیزەكانی براوەی شەڕو سەرداری عیراق دەكات و ئینگلیزەكانیش بەهەموو كەین و بەینەكانی دەزانن و حكومەتەكەی لێ تێكدەدەن.
دوای بەهێزبوونی مستەفاكەمال ئەتاتورك، حكومەتی كورد لەباشووری كوردستان بەسەرۆكایەتی شێخ مەحمود، كوردستان دڕكێكی تیژ و كوشندە بوو، لەژێر پێی مستەفا كەمال، بەهۆی شەڕی نێوان شێخ مەحمود و بەریتانیا شێخ مەحمودی حوكداری كورد گیرا و دوورخرایەوە بۆ هیندستان، كوردەكانی توركیاش هەلیان لەدەست دابوو، خۆیان لایەنی مستەفا كەمالیان گرتبوو، هەوڵ و تەقەلای پەرش و بڵاوی كۆمەڵەكان و نیشتمانپەروەرانی كوردیش بێ‌ سوود مایەوە، ئیتر لەناو ئەو هەموو هەڵە و لەدەستدانی ئەو هەموو دەرفەتە زێڕینانە لەلایەن سەرۆكە كوردەكانەوە، هەلێكی لەبار بۆ مستەفاكەمال هاتبووە پێشەوە، كاتی پوچەڵ كردنەوەی (پەیمانی سیڤەر) بوو. سوێندخۆرەكان لە (لۆزان) كۆبوونەوە، بۆ ڕازی كردنی مستەفاكەمال باسی پەیمانی سیڤر نەكرا، باسی مافی كورد و سەربەخۆیش نەكرا، مستەفاكەمال كەبەردەوام داوای ویلایەتی موسڵی دەكردەوە، لەبەرامبەردا دەستی لەولایەتی موسڵ هەڵگرت و ئینگلیزەكانیش مافەكانی كورد و حكومەتی سەربەخۆی كوردیان زیندەبەچاڵ كرد.
هەرچەندە سەدساڵ بەسەر كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهانیدا تێپەڕیوە، بەڵام تائێستاش شوێنەوارە خراپەكانی هەرماون، شەڕ و پیلانگێڕان لەهەرچوار پارچەی كوردستان بەردەوامە، ئەمساڵ لەفەڕەنسای سەركەوتوی جەنگدا یادی پەیماننامەی لۆزان بەئاهەنگ و خۆشی كرایەوە، هەروەكو ئەوەی ئەوان هیچ دەستیان لەو ماڵوێرانیەی مرۆڤایەتی و بەدبەختیەی كوردا نەبووبێت، وەك ئەوەی پەیمانی لۆزان كاری ئەوان نەبووبێت، بێگومان بۆ هەموو كەموكوڕی و نەهامەتیەكان بەریتانیا و فەڕەنسا دەبێ ئۆباڵەكەی هەڵگرن.
زلهێزەكان تائێستاش دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چارەنووسی گەلان دەكەنە پێشباری كارەكەیان، ئەوەی مایەی نیگەرانی و لەسەر وەستانە، تائێستاش كورد هیچ پەند و وانەیەكی لەم ڕوودا و كارەساتە مێژووییانە وەرنەگرتووە، لەئاست هوشیارە نەتەوەیی كەمتەرخەمە و لەسەر مافی نەتەوەیی شێلگیرنین، تائێستاش كێشە و ململانێ لەناو سەرۆكە كوردەكان بەردەوامە، هەر یەكە بەشێوەیەك بیردەكاتەوە و بەلایەكدا دایدەشكێنێ، یەكناگرن و نابنەیەك، بۆیە تائێستاش كورد بەمافە ڕەواكانی خۆی و سەربەخۆیی نەگەیشتووە.

رەسوڵ بۆسكێنی




خوێنـدنەوە نەبـووە بە کولـتووری تاکی کورد.. رەزا شـوان

خوێنـدنەوە ئارەزوو نییە، بەڵکو یەکـێکە لە پێویستییە سەرەکـییەکانی رۆژانەمـان. لە دوای هەڵمـژینی هـەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و پۆشـاک و جـێی حەسـانەوە و نووستن و یاریکردن، ریـزبەنـدی دێتە سەر خوێنـدنەوە. خوێندنەوە خۆراکی مێـشک و رۆحـمانە. پێـویستییەکی گـرنـگە بۆ زاخـاودان و گەشـەکـردنی هـۆش و هـزر و بـیر و زەینمان. خوێندنەوە کـلـیلی دەروازەی وەرگرتنی زانست و زانیاری و هەموو بەرنـامە ئاکادیمییەکانی ترە. هـۆکارێکی سەرەکی و گرنگە بۆ فـێربوون و خۆڕۆشنبیریکردن و بەرزکـردنـەوەی ئـاستی زانستی گـشـتی و هـۆشـیاریمـان. خـوێـنـدنەوە دەلاقـەیـەکە لە میـانـەیەوە دەتـوانـین زانسـتی و رۆشــنبـیری و داهـێـنان و زادەی ئەنـدێـشـە و بـیری کەسـان و گەلانی تر ببینیـن. خوێنـدنەوە پـلـیتێکی هـەرزانە و دەتـوانیین لە میانەیەوە گەشـت و گـوزەر بـۆ هـەرشـوێـنـێک بـکەیـن.

(فـرانسـۆ ڤـۆڵــتـێر) دەڵـێت:”جـەسـتە بەبێ خـۆراک گـەشـە ناکـات.. ئەقـڵـیـش بەبی خوێنـدنەوە و بیـرکـردنەوە گـەشـە ناکـات”.
(سـوکـرات) دەڵـێت:”کـۆمەڵـگایەک دەبێـت بە کۆمەڵـگایەکی دڵخـواز، کە خوێنـدنەوە بەشێک بێـت لە ژیـانی تاکەکـانی ئەو کـۆمەڵـگایە”.
(گابرێـل فرانک) یش دەڵێت:”ئەگەر پارەت نییە و دەتەوێت گەشت بە جیهاندا بکەیت، هـەر لاپـەڕەی پەرتـووکـێک کـۆڵانـێکی وڵاتـێکە”.
(گـیـم رون) دەڵـێت:”خوێنـدنەوە پێـویستە، بۆ ئـەو کەسـانەی هـەوڵی ئـەوە دەدەن کە باڵاتـربـن لەبـاو”.
(مارگـرێـت فـولـەر) دەڵـێـت:” ئەمـڕۆ خـوێنـەریـت و.. بەیـانی سـەرکـردەیـت”.
لە ئەمڕۆدا لە هەموو کاتەکانی رابردوو، زیاتر پێویستیمان بە خوێندنەوەی پەرتووک و بە خۆڕۆشنبیریکـردن هـەیە. لە راستیشدا تەکـنەلـۆژیا، زۆر کەسمانی تەمـەڵ کردووە، چونکە زۆر شـت و زانیاری بە ئاسانی و بێ بیـرکـردنەوە و بێ مانـدووبوون و گـەڕان بە دوایـانـدا لەبـەرسـتـمان دان. بەڵام لەگـەڵ ئەوەشـدا، پێـویستـیمان بە خـوێنـدنـەوەی پەرتـووک هەیە، چونکە هەموو شتێک بە شێوەیەکی دیجـیتاڵی لە بەردەستمانـدا نییە.
(رۆزفـێڵـت) دەڵـێت:”کـۆڵـەکەی پێـشکەوتـنی نـوێ.. پەرتـووک و رۆژنـامـەیە”.

گـرنگی و سـوودەکانی خوێنـدنەوە هـێنـدە زۆرن، بە نووسـینێک و دە نووسـین دیاری ناکرێـن. بۆیە لەم نووسینەمـدا زۆر بە کـورتی و بە چـڕی باسی هەنـدێـک لە سـوودە گـرنـگەکـانی خـوێنـدنەوە بـۆ خـوێـنـەران دەکـەیـن:
١ـ خوێندنەوەی رێکوپێک پرۆسەیەکی بایـۆلـۆژی دەمارییە، راهـێنانێکی زۆر باشە بۆ ماسوولکەکانی مێشک. چالاکـییەکانی مێشک بەهـێزتـر و باشتر دەکـات. خوێنـدنەوە وا لە خوێنەر دەکات کە مێـشکی لە بـوارە جیاوازەکانـدا کار بکـات. خـوێنـدنەوە وەرزشی مـێشک و رۆحمـانە، پارێـزگاری لە تەنـدروسـتی ئەقـڵمـان دەکات، هـەروەکـو چـۆن بە وەرزش پارێـزگـاری لە هـێز و جەستە و بەژنمان دەکەین. هـەر بەشێک لە بەشەکـانی جەستە و دەروونمـان بۆ ئەوەی بە تەنـدروسـتییەکی باشـەوە بمێـنێـتەوە، پێـویستی بە وەرزش و راهـێنان هـەیە.
٢ـ خوێندنەوە هـاوبەشە لە دروستکردنی کەسایەتی دروسـت و هـاوسەنـگی خوێنـەر. ئـەوەی حـەز بە خـوێنـدنەوە بـکات هـەمـوو شـتـێکی لـە بەردەسـت دایـە. دەتـوانـێـت لـەرێـی خوێندنەوەوە ژیانت بۆ باشتر بگۆڕێـت. هەمیشەش گەشبین و هیـواخوازبێت. بـڕوا و متـمـانەیەکی زیـاتـریشـت بە خـۆت هـەبـێـت. دان بە ئەســتەمیـشـدا نـانـێیـت.
(ئۆرهـان بامـوک) دەڵـێت:”رۆژێک پەرتـووکێکم خوێنـدنەوە.. هەموو ژیـانم گـۆڕا”.
٣ـ خوێندنەوە چالاکییەکی خـۆشییە و هـۆکاری خۆشـنوودییە. ئـەو چـێژ و خـۆشـیـیەی کە لە خوێندنەوەدا هەیە، لە هـیج شتێکی تردا نییە. خوێندنەوەی پەرتـووک یارمەتی دەروونی خوێنەر دەدات، لە کاتی خوێندنەوەدا هەسـت بە خـۆشی و بە شادییەکی زۆر دەکات. هەسـت بە تەنیـایی ناکـات و وادەزانێـت لەگـەڵ نووسـەری پەرتـووکەکە دایـە.

(ماری بێسون) دەڵێت:”کە فێری خوێندنەوە بووم، هەموو جیهان بە روومدا کرایەوە”.
(گین هامیڵتۆن) دەڵێت:”پەرتووک کلیلی جیهانی بەرینە. گەر ناتوانیت هیچ کارێکی تر بکەیـت تا دەتـوانیـت بخـوێـنـەوە”.
(یوسـف کۆنـراد) دەڵـێت:”نووسەر تەنها نیـوەی پەرتـووکەکەی دەنووسێت، نیوەکەی تـری خـوێنـەر دەینـووسـێـت”.
٤ـ خوێنـدنەوە ئارامی و هـێوری بە خوێنـەر دەبەخـشێت. خوێنـدنەوە رۆڵێکی گرنگ و سـەرنجـڕاکـێشی لە کـەمکـردنـەوە و لە چـارەسـەرکـردنی تـێکچـوونی بـاری دەروونی و جەسـتەییـدا هـەیە. کـاریگەریی لە کەمکـردنەوە و خـاوکـردنەوەی پەستانی خـوێن و فشاری دەروونی و دڵەڕاوکی و سترێسی و بێزاری و بێ هیوایی و خەمۆکی و تەنیاییدا هـەیە. خوێندنەوە سوودێـكی گرنگی تری هـەیە، رێگـری لە تـووشبوون بە نەخـۆشییە مـۆدێـرنەکـانی وەک لەبـیـرکـردنـەوە (زەهـایـمـەر) دەکـات. ئـەو کەسـانەش کە لەپێـش نووستندا خوێندنەوە بـووە بە نەریتیان، بە شـێوەیەکی باش جەستەیان بـۆ نووستنێکی تەنـدروسـت و خۆش ئامـادە دەبـێـت.
(ناتـالی بابیـت) دەڵێت:”خوێنەران بەخـتەوەرن.. هەرگـیز هەست بە بێـزای و تەنییایی ناکەن”
٥ـ خوێنەر لە رێی خوێندنەوەوە، زانست و زانیاری زیاتر بەدەست دەهـێنێت. شتێک لە هەموو شـتێـك فـێردەبێـت، هـەموو شتێکیش لە شـتێک فـێردەبێت. ئاسـۆی بیرکـردنەوە و خەیاڵ و توانای شیکـردنەوە و لێکـدانەوە و رەخـنەی لـۆژیکی و سەرنج و روانینین و تێگەیشتنی فـراونـتر دەبـن. تا بابـەتی هـەمەڕەنـگەی زیـاتر بخـوێنـێـتەوە، زۆرزانتـر و کراوەتر دەبیت و بانکگـراونـدێکی رۆشـنبیریی دەوڵەمەندتری دەبێت. ئاست و رێژەی زرنـگی و زیـرەکی و هـۆشـیاری و سەرنـج وردی و هـەسـتـەکانت بەرزتـر دەکـاتەوە.
(ئەبـرەهـام لینکـۆڵـن) دەڵێت:” ئەو شتانەی کە دەمەوێت بیانـزانم لە پەرتووکـدا هەیە، خۆشەویسترین هـاوڕێـم، ئەو هـاوڕێیەیە پەرتـووکێکـم بۆ بێنێت کە نەمخوێندۆتەوە”.
٦ـ دەشێت خوێندنەوە، خوێنەر بەرەو جیهانێکی نوێ پەلکێش بکات، بەرەو داهـێنان و ئافـرانـدن و بۆ بیرکـردنەوەیەکی قـووڵـتری بەرێـت. پەرە بە خەیـاڵ و داهـێنانی بـدات.
٧ـ لەرێی خوێنـدنەوەوە، فـەرهـەنگی وشەکـانی خۆێنـەر بە وشـە و بە زاراوەی تـازە دەوڵەمەنـتر دەبێـت، توانایەکی زمانی باشتری پێدەبەخشێت. پـەرە بە وشەسازییەکانی دەدات. باشـتر دەتـوانێـت گـوزارشـت لە بیـر و هـزر و ئەنـدێشـەی خـۆی بـکات. ئەو هەلەشی بۆ دەڕەخـسێنێـت کە بیـر و را و زانستیـیەکـانی بە کەسـانی تـر بگـەیەنێـت.
٨ـ خوێنەری هـەمیشەیی، شـان بە شانی خوێنـدنەوە، شـارەزاییەکی باشـتر و زیـاتری لە نووسیندا دەبێت. چونکە لەڕێی خوێنـدنەوەوە، ئاشنای رێباز و شـێواز و تەکـنیکی جیاوازی نووسەران دەبـێت. بە دڵـنیاییەوە سوود لەم رێباز و شـێوازانە وەردەگـرێت.
ئەگـەر بە ژیانـامەی کـەڵـە نووسـەرانـدا بچـینەوە، زۆربەیـان لە پێـشا خووگـرتـووی خـوێنـدنەوەی پەرتـووک بـوونە. بە سـەدان پەرتـووکـیان خـوێـنـدوونـەتەوە.
(شـا سـتیڤـن) دەڵـێت:” ئەگەر دەتەوێـت ببیـت بە نووسەر، پێویستە لەپێـش هـەموو شـتێکـدا، دوو شـت بکەیـت: زۆر بخـوێـنـەوە و زۆریـش بنـووسـە”.
٩ـ خـوێنـدنـەوە و نـووسـیـن، تـوانـای پەیـوەنـدی تـاکی خـوێنـەر، بە کەسـانی تـر و کۆمەڵگاوە باشتر دەکات. زانیـارییان دەربـارەی کولتوور و شێوازی ژیانی کەسان و گـەلانی تـر دەبێـت.
١٠ـ خوێنـدنەوە هـانـدەر و یارمـەتیـدەرە بۆ چـارەسەرکـردنی هـەنـدێ لە کێـشەکانی خوێنەر. لە جەنجـاڵی و مـشـتومـڕ و قـاوەقـاو و کات بە فـیڕۆدان دووری دەخاتـەوە.
١١ـ خـۆێنـدنـەوە هـۆکـارێـکە بـۆ خـۆنـاسی و خـۆهـەڵـسەنـگانـدن. خـۆناسـینیـش ئامانجـێکی گـرنگی خوێنـدنەوەیـە. خوێنـەر بۆ دەدرەکەوێـت کە لە چ ئاستێک دایە.
١٢ـ خوێنـدنەوە روانینی خوێنـەر بۆ ژیـان فـراوانـتر دەکـات. ئارەزوو و بەهـرەکانی باشـتر گەشـە دەکـەن. خـوێنـدنەوەش تەنیـا بـۆ خـوێنـدنـەوە نەبـێـت. بەڵکـو ئـەوەی دەیخـوێنیـنەوە، بە پـراکـتیکی پەیـڕەویی بـکەیـن.
(ڤـیکـتۆر هـۆگـۆ) دەڵـێـت:”خـوێنـدنـەوە و پـراکـتـیـزە نەکـردن.. وەک کـێڵان و تـۆو نەکـردن وایـە”.

١٣ـ تێگەیشـتن لە خوێنـدنەوە، هـێزێکی زۆری مێـشکی دەوێـت. خوێنـدنەوەش بەبێ بیـرکـردنـەوە و لـێکـدانـەوە و تـێگەیـشـتـن، وەکـو خـواردنی بـێ هـەرسکـردن وایـە.
١٤ـ خوێندنەوە یارمەتیی هـاوسۆزی خوێنـەر دەدات. هاوسۆزیش خەسڵەتێکی گرنگی کەسایەتییە. یارمەتیی خوێنەر دەدات بۆ ئەوەی پەیوەنـدیی ئەرێنی لەگەڵ کەسانی تردا هەبێت. هانی خوێنـەر دەدات میهـرەبان بێت و رەچـاوی هەستەکانی کەسانی تر بکات.
١٥ـ خوێنـدنەوە کۆمەڵگایەکی هـۆشیار و رۆشـنبیر پێکـدەهـێنێت، باوەڕی بە جیاوازی دەبێـت. دەبێتە یارمەتیـدەر بۆ ئـەوەی تاکـەکـانی ئـەم کۆمەڵگایە، زیـاتر لـێبووردەبن و جیـاوازییەکـانی یەکـتری قـبووڵ بـکەن.
تا ئەمـڕۆ پەرتـووک نەبووە بە هاوڕێی تاکی کورد، خوێندنەوەش نەبووە بە کوڵتوور و نەریـت و بە پێویستییەکی رۆژانـە و بە بەشـێک لە ژیانیـان. نەخـێر تا ئەمـڕۆش تـاکی کوردمـان خوویـان بە خوێنـدنـەوەوە نەگـرتـووە. رێـژەی خـوێنـەرانی خـووگـرتـوومان لەچـاو نەخوێنـەرانەوە زۆر کەمـن. بێگـومـان چـەنـد هـۆکـارێک هـەیە، بۆ ئـەوەی کە تاکی کورد خـۆی سەرقـاڵی خوێندنەوە نەکـردووە. هەنـدێ لە هـۆیەکان بۆ خـودی تاکی کورد و بۆ خـێـزان و کـومـەڵـگا دەگـەڕێنـەوە. چـەنـد هـۆکـارێکی تـریش بـۆ دەسـەڵات دەگەڕێنەوە یا بۆ بارودۆخی سیاسی و ناسەقامگیری. هـەندێ هـۆکاریش بۆ هەژاری و سەختی گوزەرانی ژیانی تاکی کورد و نا ئاسوودەیی دەروونییان دەگەڕێتەوە. هـۆیەکان زۆرن کە وایـان کـردووە تـاکی کـوردمـان نەپـەرژێـنە سەر خـوێنـدنـەوە. بـەڵام لەگـەڵ ئەوەشدا نابێت ئەم هـۆیانە بکـرێن بە بیانوو و بە پاساو بۆ پشتکـردن لە خوێندنەوە و خۆڕۆشنبیریکـردن. چونکە کـۆمەڵگای کـەم خـوێنەران، بە کۆمەڵـگایەکی دواکەوتـوو هـەژمـار دەکـرێـت.
بۆ ئەوەی خوێندنەوە ببێت بە کولتوور و نەریت و بە خـووی رۆژانە و بە بەشـێکی پێویست لە ژیانی تاکی کوردمان. پێویستە لە منداڵانی ئەمڕۆمانەوە دەست پێبکەیـن. هـەر لە منـداڵـییەوە بیانکەین بە هـاويێی پەرتـووک و گۆڤـاری منـداڵان، تامـەزرۆ و هـۆگری خوێندنەوەی رۆژانەیان بکەین، تا دەق بە خوێندنەوەوە بگرن. کە گەورەبن خوێنـدنەوە دەبێـت بە پێـویستیـیەکی گـرنـگ و بە کـولتـوور و بەشـێک لە ژیـانیـان.
هـەر یەکە لە خـێزان و قـوتـابخـانە و میـدیا و راگەیانـدنەکان، رۆڵـێکی گـرنگـیان لە هـانـدانی منـداڵەکانیانـدا هەیە بۆ چانـدنی حەز و ئارەزووی خوێنـدنەوە و بە هـاوڕێ بوونی هەمیشەی پەرتـووک. پێویستیشە دایکان و باوکان و مامۆستاکان پێـشەنگ و نموونەی باشبن لە خوێنـدنەوەدا، تا منداڵەکانیان و قوتابییەکانیان چـاویان لێبکەن. بۆ ئەوەی خوێنـدنەوە ببێت بە کولـتووری تاکی کوردمـان و بە پێویستی و بە بەشـێک لە ژیـانیـان.
پێـتـان سەیـر نەبێـت و نەبـێـتە مـایـەی پـێکەنـین. لە وڵاتـانی ئەوروپـا، زۆر لە ژنـانی دووگـیان، لە مـانـگی هەشـت و نـۆی دووگـیانییانـدا، بە دەنـگـێکی نـەرم و ناسک، بە ئاوازێکی شـیرین گـۆرانی بۆ کـۆرپەلەکانی ناوسکـیان دەڵـێن. یا لایـلایەیـان بۆ دەکەن. یا کورتە چـیرۆکی ئاسانیان بۆ دەخوێننەوە و دەگـێڕنەوە. یا مـوزیکی خاو و خۆشـیان بـۆ لێـدەدەن. زانایـانی دەروونناسی منـداڵان جەخـت لەسەر سوود و گرنگی ئەم کارەی ژنـانی دووگـیان دەکـەن و بە کارێـکی دروست و بەسوودی دەزانـن.
لە زۆر پەرتووکخـانە گـشتییەکانی نەرویـج و سـویـد، زور بینیـوومە و دەبینم، دایکان منـداڵانی تەمـەن هـەشت و نـۆ مانگـیان بۆ بەشی منـداڵانی پەرتووکخانەکان هـێناون و دەهـێنن، کە گاگۆڵکـیان دەکرد و هـێشـتا پێیان نەگـرتبوو، پەرتووکی وێنەداریان پيشان دەدان. دەیـانەوێـت لە کـۆرپەییەوە منـداڵەکانیان ئاشـنا و هـۆگـری پەرتـووکـیان بکەن.
خـۆزگەی ئـەوە دەخـوازم، کە ئـەم کـار و نەریتـە ئەرێـنی و جـوانـانە، لە لای دایـکانی کوردیـشـمـان سـەریـان هـەڵـبـدایە و لە منـداڵـیـیەوە، منـداڵـەکـانیان دەکـرد بە هـاوڕیی پەرتـووک و گـۆڤـاری منـداڵان.
رەزا شـوان
نەرویـج: ٢٠٢٣




پێگەی بزوتنەوەی کوردایەتی دوای ڕفراندۆم.. عوسمانی حاجی مارف

سەربازانی عێراق لە ١٦ی ئۆکتۆبەر توانیان کەرکوک لە ژێردەستی پێشمەرگە دەربهێنن، ئەو ڕۆژەی کە پاشەکشەو شکستێکی گەورەی لە مێژووی بزوتنەوەی کوردایەتیدا تۆمارکرد.
ناسیۆنالستی کورد ئەو هەراو هاژوهوژەی پێش ١٦ ئۆکتۆبەر پەخشیان دەکرد، ئەو ئومێدەی ڕایان دەگەیاند بۆ “دەوڵەتی کوردی”، لە بەیانیەکی زودا لەلایەن سەربازانی عێراقەوە بە هێرشیان بۆ سەر شاری کەرکوک و بە هاوکاری هێزی یەکێتی نیشتمانی,کوردستان، پوچەڵ کرایەوە.
گۆڕانی هاوکێشەی سیاسی بەشێوەیەکی وەها نەرێنی بە زیانی بزوتنەوەی کوردایەتی داشکا، کە نەیانتوانی هەڵسنەوە. هەر بەو ئاراستەیە هەنگاو بەهەنگاو خەونەکان و ئومێدو چاوەڕوانیەکانیان، تەنها لە چاویلکەی گەڕانەوە بۆ بەغداد پێشبینی دەکرا. تا ئەو ئاستەی ئێستا کەوتونەتە ژێر گێژاوی فشاری بچوکبونەوە یا کۆتایی قەوارەی هەرێم.
ئەوەی شایانی باسە ئەم ڕووداوەی لەدەستدانی شاری کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان، وەک ڕووداوێک بەلای زۆرینەی خەڵکیەوە کاردانەوەیەکی وەهای نەبو کە جێگای نیگەرانی و بێئومێدیەکی قورس بێت، چونکە زۆربەی خەڵکی کوردستان بۆخۆیان زیاتر لە بەرامبەر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانیدا بێئومێدن و خوازیاری کۆتایی دەسەڵاتەکەیانن.
پرۆسەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە دەورو نەخشەی مەسعود بارزانی لاوازیەکی کوشندەی لە پێکهاتەی سیستەمی سیاسی بزوتنەوەی کوردایەتی ئاشکرا کرد. لەلایەک پێگەی بێتوانایی پارتی و یەکێتی، لەنێو هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکەدا دا بەدەستەوە، لەلایەکی ترەوە بەیەکجاری بونە کەرەستەی یاریکردن بەدەست حکومەتی عێراق و تورکیاو ئێرانەوە. ئەوەی جێگای باسە لەهەمانکاتدا ئاستی باڵادەستی بنەماڵە لە هەردوو زۆنەکەدا بەسەر دامودەزگاو دامەزراوەکاندا بەڕێوەبردنی سیستمێکی لە سەداسەد پاوانخوازی و زۆرەملێیە، کە ئاڵۆزیەکی تەواوی لە کارو بڕیاردانی دامەزراوەکاندا پێکهێناوەو ئایندەو چارەنوسێکی تەواو ناڕۆشنیان بۆ کوردستان چەسپاندووە. لەئێستاشدا ئەوە دەبینین کەحکومەتێکی بەناو هەرێمی بێخاوەن لەوناوەدا کەوتوە، لەجێی ئەو کابینەیە، بنەماڵەی بارزانی حکومەتن، پەرلەمانن، دادگان….
هەروەها ئەو ڕیفراندۆمە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراقی باش تاقیکردەوە، کە ویستی وەک لاوازیەک، مانای جیایی کوردستان لە عێراق نیشانبدات، بۆیە بەخێرایی ڕێوشوێنی سزای لەدژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و جێبەجێیکرد. کە بە پشتبەستن بە گڵۆپی سەوزی نێودەوڵەتی و دەوری ئێران و تورکیا ئەو ڕێگایەی گرتەبەر کە بریاریدا دەبێت بارزانی باجی ڕیفراندۆمەکەی بدات. عەبادی فشارەکانی بەرزکردەوە، هێزی کۆکردەوە بۆ گرتنی کەرکوک، بە بارزانی راگەیاند کە دەبێت لە کەرکوک بڕۆنە دەرەوە.
واپێدەچێت لەکاتی خۆیدا بارزانی بیری لەوەنەکردبۆوە کە حساب بۆ جدیەتی هێرشی سەربازی عێراق و ڕێکەوتنی یەکێتی لەگەڵ ئێران و حکومەتەکەی عەبادی کردبێت. پلانی پشتیوانیەکەی ئەوە بوو کە گوایە پێشمەرگە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەتوانێ بەرەنگاری بەرامبەر سەربازە عێراقیەکان بکات، بەم ڕێگەیەش سەرنجی نێودەوڵەتی رادەکێشێت و دەیوروژێنێت. کە داوتر ئەمریکا ناچار دەبێت، فشار بۆ عەبادی بهێنێت کە ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگرێت. بەڵام قاسم سولەیمانی بەرپرسی باڵای ئێران لە عێراق دڵنیای کردەوە کە ئەوە ڕوونادات و دەبێت بارزانی دەستبەرداری پلانەکانی بێت.
ئاشکرابونی ئەم ئاراستەیە ترس و پەرشوبڵاوی خستە نێو ڕیزی هێزەکانی بارزانیەوە و ئامادەیی بەرەنگاری تیا کوشتن و لەشەڕ دوور کەوتنەوەو ناچار بە هەڵاتن بون. ئەو پێشمەرگانەش کە مابونەوەو شەڕیان کرد، بەرگەی ئاگری هێزێکی باڵای عێراقیان نەگرت، بەزویی تێكشکان و عەبادیش سەرکەوتنی ڕاگەیاند.
دۆخێکی تایبەتی دوای ڕیفراندۆم، دابەزینی ئاستێکی زۆری پێگەی بزوتنەوەی کوردایەتیە، کە تەواو بێدەسەڵات مایەوە لە بەرامبەر قەبوڵکردنی گەڕانەوەی حەتمی بۆ ناوەند، بەهەر بەهاو ملکەچیەک بێت. بەتایبەتی بنەماڵەی تاڵەبانی لەڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ بەغداد بوونە بەشێک لە هەوڵدان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ نەخشەو سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێراندا. دواتریش بارزانی بایدایەوە و زەبونانە مەرجەکانی بەغدادی قەبوڵ کرد.
ڕاستیەکی ئاشکرا ئەوەی نیشانداین کە باسکردن لەسەر حکومەتی هەرێم وەک دامەزراوەیەکی یەکگرتوو، ئیتر بەهیچ جۆرێک مانای نیەو بوونی نییە؛ واتە پاشەکشەو رەسمیەتدانە بە مانەوەی مۆدێلی دوو ئیدارەیی و هەوڵدان بۆ جیگیرکردنی ئەو مۆدێلە. لەلایەکی تریشەوە حکومەتی هەرێم هەر ڕۆژە لقێکی دارەکەی دەشکێت و خەریکە تەنها دارێکی وشکی بێ لق دەمێنێتەوە. بۆیە خۆ هەڵواسین بەوەی لەڕێگەی هەڵبژاردن و کورسی پەرلەمانەوە دەتوانرێت ئاڵوگۆرێک بکرێت، ئەوە بیرکردنەوەو کارێکی ئەوپەڕی گەوجانەو ئابڕوبەرانەیە.
بەغداد لەلایەک خاڵە لاوازەکانی حکومەتی هەرێم و پارتی و یەکێتی و تەواوی لایەنەکانی هەرێمی بەدەستەوەیەو شارەزایانە. لەلایەکی تریشەوە بە پشتیوانی ئێران، هەروەها چۆنیەتی خۆرێکخستن لەگەڵ تورکیا، یاری مشک و پشیلە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەکات. بەردەوام یاری بە چۆنیەتی ناردنی بودجە دەکات، لەڕێگەی دادگای فیدرالی و فشاری سیاسیەوە هەرجارە بە کێشەیەکەوە سەرقاڵیان دەکات، تا تەواو ملکەچی سیاسەت و پلانەکانی حکومەتی عێراقیان دەکات.
بزوتنەوەی کوردایەتی لەم دۆخە نالەبارەی ئێستادا کە مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتەکەیان لە ئارادایە، تەنها شانسێکیان لەبەردەمدایە، ئەویش ئەو گێژاوە سیاسیەیە کە لەنێوان لایەنە شیعەکاندایە، کۆتایەکەی دیار نیە. بۆیە لەم بارەیەوە ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە کە ئایا بەغداد دەتوانێت لەسەر تەحەداکانی بەروی حکومەتی هەرێم بەردەوام بێت و جێبەجێی بکات؟.

بۆیە دەستکاریکردن و داڕشتنەوەی حکومەتی هەرێم بە خواست و ئارەزووی حکومەتی عێراق کە بۆخۆشیان لەدۆخێکی نائارامدان، بە ڕێچکەیەکی درێژخایەندا تێدەپەرێت و کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت، رێگای بەرگرتن بەم کارەساتانە هاتنەمەیدانی خەڵک و ڕێکخستنی ناڕەزایەتیەکانە.

بۆ هەندێ زانیاری سود لە وتارێکی عەقیل عەباس وەرگیراوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دەربارەی رفراندۆم نوسیوەیەتی، عەقیل عەباس کەسایەتیەکی ئاکادمی و ڕۆژنامەوانی عێراقیە




سەلام محەمەدی شاعیر و سێ دەقی نیو سەدە لەمەوپێش.. عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

لەچەند مانگی ڕابردوودا، دوای گەڕانەوەم لە سەفەری کوردستان، سەرقاڵی خوێندنەوە و بەدواداچوون بووم سەبارەت بە ڕەخنەی ئەدەبی کوردی. بۆ ئەم مەبەستەش کەوتمە خوێندنەوە و هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی (هاوکاری) هەر لەسەرەتای دەرچوونیانەوە تا کۆتایی دەیەی هەشتاکان. لەم گەشتە خوێندنەوەیەمدا گەلێ دەق و وتار و ڕەخنە و نووسینم بەرچاو کەوت کە شایانی هەڵوەستە لەسەرکردنن. لێرەدا سێ لەو دەقانەی کە بینیمن، شیعری کاک سەلام محەمەدی شاعیرن، کە ئەوکات لە هەڕەتی گەنجی خۆیدا بووە کە ئەم دەقانەی نووسیوە. پێمخۆش بوو هەر لەبەر جوانی داهێنانی کاک سەلامی شاعیر و ئێوەی هێژا جارێکی تر شیعرەکان تایپ بکەمەوە و بیانخەمە بەر دیدەی ئێوەی خۆشەویست.

عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
کەنەدا ٧ ی ئایاری ٢٠٢٣

تاڤگەی وشە تەقیوەکان

شیعری : سەلام محەمەد

شیرینەکەم
لەناخی دڵا حەز ئەکەم
خۆم لەگەڵ تێشکی چاوی تۆ
لەگەڵ گزنگی
نەخۆشێکی سەرگەردانە
تارمایی زوڵفت
بپێچمەوە ژینم لوول بدەم
لەگەڵ وشەی بێ بۆن و تۆ
خامەی لێوی
سەر سینە ئاڵۆزەکانت
شەیدا بکەم
بەڵام چونکە ئەم خێزانە
نایەڵێ من
منی ئازاد
بە سەربەستی خۆم بنووسم
نرخی ئێمە بۆ هەرزانە
ئەم قەڵایە
وەک باسی ئەکەن پۆڵایە!
بۆیە بە شەوە و جنۆکە
بەقسەی زل..خۆهەڵکێشان
خۆپیشاندان
داپۆشرا یە
شیرینەکەم
بەر لەوەی وەک تیکەی خواردن
قووتم بدەن
بە گەردولوولی هەناسەت
هەڵم ماڵی
خۆزگە ئەمدی
تیری راستی
ئەم قەڵایەی وێران ئەکرد
مناڵەکانیشم ئەدی
تەڵەنێرگس بەدەستەوە
بۆنی وشەی (سەربەستی)یان
بفرۆشتایە
ئەوسا منیش
لەسایەی سێبەری هێژا
لە تیشکی خۆری نەورۆزا
لە کوردستان
نەخشەی خێزانی ئاوارەم
بەتکێ خوێن
بکێشایە…

سەرچاوە : ئەم دەقە لە ڕۆژنامەی هاوکاری ژمارە ٤٤ لە ڕۆژی ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١ لەلاپەڕە ٦دا، بڵاوکراوەتەوە.

دوا بەدوای کەشتییەکەی رامبۆ
شیعری : سەلام محەمەد
ئەوکاتەی ئەستێرەکانی بارانی هەست
دەریا پەنگدراوەکانی ئەخواتەوە
گڕی مەبەست
زنجیری یەزدانەکانی ژێرزەمینی..
لێک ئەترازان.
ئەوکاتەی فرمێسکی تاڵی زەردەخەنە
لەگەڵ بتە جێماوەکان لێک ئەخزان
لێڵی ئاسۆی بەخوێن گیراو
ئەتوایەوە لەناو ڕۆنی دەمی هەتاو
ئەوکاتەی کە فڕۆکەی خەم
دەشتی سۆزی بە تەپ و تۆز ئەنەخشان
لاستیکی دار بەڕووەکانی ئەلێستەوە
بۆ شیری دایکێکی کۆستکەوتووی
گەرمی خەبات
نەچووە ناو شانەی هەنگەوە؟
بۆ رووبارە بەتەم گیراوەکان نەسووتان؟
ئەگەر بەدوای گوڵاو وێڵێن
ئاسمان بۆ ڕەش وەرگەڕاوە؟
گەر هەڵٶی پەستی باوەڕی ناشادیمان
بەدوای خوایەکی چاوەڕوان نەکراو مەستە
بۆ دەرگای خۆشەویستی پێوە دراوە؟
بۆ دەرگای خۆشەویستی پێوە دراوە؟

سەرچاوە : ئەم دەقە لە ڕۆژنامەی هاوکاری ژمارە ٤٦ لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١ لەلاپەڕە ٣دا، بڵاوکراوەتەوە.

خەونی چاو

شیعری : سەلام محەمەد
بەرەو ونبوون..بەرەو ونبوون
بەرەو ئاوازی تێداچوون
بەرەو جیهانی شاراوەی
چەرخی نەبوون
ئەم چاوانەی من ئەڕوانێ
ئاخ ..نازانێ
ونبوون بارانێکی سوورە
لەناو شەپۆلی بڕوادا
لە خەونی ناو شووشەی ساردی گەرادا..
بۆ ژیانی
سەر شانۆیەتر ئەڕوانێ
لە زستانا..وەرزی بێ بەفر و بارانا..
لە بەهەشتی پڕ سووتانا
لە جاوم گرت.. راستیم بینی
لەناو ناشرینی جوانا
بەرەو ونبوون ئەم چاوانەی من ئەڕوانێ
ئاخ نازانێ
ونبوون بارانێکی سوورە
هەر ئەڕوانێ
هەر ئەڕوانێ.

سەرچاوە : ئەم دەقە لە ڕۆژنامەی هاوکاری ژمارە ٣ لە ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ لەلاپەڕە ٣دا، بڵاوکراوەتەوە.

تێبینی عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) : لەکاتی دووبارە تایپکردنەوەی ئەم دەقانەدا هێناومنەتە سەر ڕێنووسی ئەمڕۆ.




دەقی تەمەن / ٣٥.. ناڵە حەسەن

                                                       

١
من ئەو شاعیرەم
گۆچانەکەی دەستم لە تریفە و
چاویلکەکەم لە گیا و
قەڵەمەکەم لە ئاگرە
پایز ماڵە خنجیلانەکەم و
دۆزەخیش نیشتیمانی ئەبەدیمە
من نامۆم بە گەردوون و
ژیانیش ناتەبا بە من
کە دەشڕۆم
چەند کتێبێکی چاو بە فرمێسک و
نیگایەک لە نائومێدی و
میلۆدییەک لە خۆشەویستی
لە دوای خۆمدا جێدەهێڵم
٢
سەردەمانێک
خەونی فۆبیایی و ناخۆشم دەبینی
زۆرجاران
لەنێو خەونەکانم دا دەمردم
بەڵام دواجار
مردن وەک بوونێکی ڕەها
هاتە نێو ژیانم و
وەک گەردەلوولێکی ڕەشباو
هەموو ڕۆژێ لەنێو خۆیدا / لوولمدەدا
٣
من لە باوەشی
ئەو خێزانە چاوم هەڵێناوەو گەورەبووم
کە / تێگەیشتن و تەفسیرکردنی دونیا
تەنانەت گۆڕینیشی
یان / خەمی نان و ململانێیە چینایەتییەکان
بەر لە مارکس
لەنێو خەمە سپییەکانی سەر ڕوخساری دایکم و
لەنێو تۆزی سەرشان و ئارەقەی نێوچاوانی باوکمەوە
فێری بووم
٤
تۆ ئەو وەهمە گەورەی
هەموو تاسە و
بیرکردنەوەت لەبیر بردوومەتەوە
خەونەکانمت کردوون بە خەیاڵ
عەشقیش وەک عەنکەبووتێکی عێفریت
جەستە و دڵ و مێشکمی کلۆر کردووە
٥
من لە ڕۆژانی یەکەمی لە دایکبوونم
وەک ئیبلیسێک
ناویان خستمە نێو لەوحەی ڕەشەوە
بە ڕەشترین کاتژمێریش
چرکەکانی تەمەنم خوێندرانەوە
تابلۆی خەونەکانیشم
بە ڕەنگە ڕەشەکانی نائومێدی ڕەنگ کران
بەڵام سەیرەکە لەوەدایە
کە گەورە بووم / بووم بە شاعیرێک
شیعرەکانیشم
لەنێو باخچە سەوزەکانی ژیان
پشکۆ سپییەکانی عەشق دەردەکەن
٦
سەردەمانێک
بۆ وردە ماسییەکانی نێو خەونەکانی تۆ
ڕووبارێک بووم پڕ لە ئاوی ڕوون ڕوون
لەنێو نیگای کۆترە شینکەکانی عەشق و ئەوینیشت
هێڵانەیەک بووم بۆ حەوانەوە
کەچی ئێستا / ڕەشەبای قەدەر وەپێشخۆی داوم و
نازانم لەبەردەم کام ئەشکەوتی نائومێدی و
کام جەنگڵستانە تاریکەکەی دۆزەخ و
کام بیابانە بێ مروەتەکەی ژیان / دەگیرسێمەوە
٧
لەوبەر پردە شینەکە
چیتر چاوەڕێم مەکە
من هەموودەم رێگاکەم دەگۆڕم
لەدوای جەنگەکانیش
لەنێو تەرمەکاندا
بەدوای مندا مەگەرێ
من لەنێو ونبوون و ناشوێندا
بووم بە چیڕۆکێک لە وەهم
٨
وەکچۆن لە عەشق
هەمیشە ڕێگایەک هەیە
بمانباتەوە نێو
دۆزەخی سووتان و مەستبوون
بۆیە من
گەر لەدەرەوەی ژیانیش بم
هەمیشە دوای نیوەڕۆیەک دەبێ
بێم و وەک سواڵکەرێکی دێوانە و شەیدا
لە دەرگای ماڵەکەت بدەم و
داوای تیلە نانێک و
چەند وردە ماچێکت لێبکەم
٩
من ئەو کەسەم
لەوەتەی هەم
لەگەڵ ژیان لە ململانێ دام
ماندووم ماندووم ماندووم
هێندە ماندوو
هەندێجار هەر بە مەبەست
دەست لە بیرکردنەوە و نووسینەکانم
هەڵدەگرم
هەر لەسەر قەنەفەکە کەمێک ڕادەکشێم
بەڵام / خەمەکانی تۆ و
برینەکانی نیشتیمان و
وەسوەسەی تەنیاییم
لەنێو پشیە خەوەکانیشم
لێناگەڕێن پشوو بدەم
١٠
ئازادی لە کوێ بێت / من لەوێـم
شکۆمەندی لە کوێ بێت / من لەوێم
پایز و فڕین و خێلی هەژاران لە کوێ بن / من لەوێم
بەڵام / هەڕاجکردنی نیشتیمان و
کوشتنی ئەویتر و
کۆیلەبوون و
چەمانەوە و بێدەنگی لە کوێ بن / من لەوێ نیم
١١
نە درەخت سێبەری خۆی جێدەهێڵێ
نە دەریا لە شەپۆلەکانی یاخی دەبێ
نە ئاسمانیش ئەستێرەکانی خۆی
دەکوژێنێتەوە
بەڵام تۆ
لەنێو تاریکستانی تاریکی
لێم یاخی بوویت و
منت لەنێو خۆتدا کوژاندەوە و
بە جێتهێشتم ..!
١٢
من ئەو گەریدەیەم
دەمەوێت بە زمانی گوڵ
گۆرانییە گەردونییەکانم بڵێمەوە
بە زمانی هەتاو
هەرچی تاتووی سەر جەستەی خاک هەیە
بیسڕمەوە
بە زمانی شیعریش
مرۆڤ و دۆزەخ
ماسی و وشکایی
خۆرەتاو و شەو
لەگەڵ یەکدا ئاشت کەمەوە
١٣
لە دووری دوورەوە هاتووم
بە پێخاوسی
بەسەر ڕێگا بزمارڕێژەکاندا ڕێم کردووە
شوێن پێیەکانم سەوز دەچنەوە
بووم بە سەوڵی بەلەمی نائومێدان
لەنێو نیگای نەوڕەسەکانیش ئەوەم خوێندەوە
ڕۆژ بە ڕۆژ فڕین سەختتر و
ئاسمانیش بچووکتر دەبێتەوە
١٤
هیچ شتێک هێندەی
سەمای گەڵاکان و
ڕووتبوونەوەی گیا و
گۆرانییەکانی ڕووبار
مانگ و ئەستێرەکان و هەور
بە سەما ناهێنن
عەشقی تۆش بۆمن
شێتبوونێکە لەنێو لە مردن و لە دایکبوونەوە
ناو لەپ و دەمارەکانی عاتیفەم پڕ دەکەن لە ئارامی و
چاوەکان و نیگاکان و ڕوخساریشم پڕ لە خەندە و ڕووناکی
١٥
من لەنێو نەبوونەوە بەدوای تۆدا دەگەڕام
تا بەهۆی بوونی تۆوە
مانایەکیش بە بوونی خۆم ببەخشم
من لەنێو گەڕەکە تاریکەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتووم
ترس و شەرم
مۆتەکەی ژێر لێفە شڕەکەی شەوەکانم بوون
ترس لە دۆزەخ و لە پرسیارە گەورەکان
شەرمیش لە خەونەکانم و
لە حەزەکانم و لە هەستە شاراوەکانم
وەک باڵندەیەکی باڵشکاو و
ڕێبوارێکی ونی ڕەنگ هەڵبزرکاو
ڕۆژەکانی تەمەنم بەڕێدەکرد
تا دواجار / قەدەر دەرگای ماڵی شیعری
بە ڕوومدا کردەوە
شیعر بوو بەو هێزە ئەفسووناوییە و بەو فریادڕەسەی
قوفلە داخراوە ژەنگاوییەکانی
زمانم و خەونەکانم و هەستەکانمی بۆم کردەوە …!

                                               تەموزی ٢٠٢٣



مرۆڤه‌ مردن.. فه‌رهاد که‌ریم

ماوه‌یه‌که‌ له‌گه‌ل مردن ده‌ژیم ، ژیان له‌گه‌ل مردن نامۆ نیه‌ بۆم، سێبه‌رمه‌ مردن، جار جاره‌ش گه‌ر بمه‌وێ له‌ بینینم له‌ بیستنم له‌ زمانم ده‌یخه‌وێنم، خۆش نیه‌ له‌ گه‌ل مردن رۆیشتن، له‌ گه‌ل مردن خه‌وتن، له‌ گه‌ل مردن ژیان، مردن له‌ گه‌ل مردن،
تۆ نه‌ژیاوی نازانی ژیان چه‌ند به‌ به‌هایه‌، ده‌زانم هێزی خۆڕاگریم باڵایه‌ به‌رانبه‌ر مردن، گه‌ر به‌ خواستی خۆم بێت له‌ نێوان ژیان و مردن هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌ره‌ی ژیانم، به‌ڵام که‌ سه‌یر ده‌که‌ی ژیان له‌ مردن ئاڵۆزتر و‌ به‌ ئازارتره‌ تژیه‌ له‌ خه‌می تاریک، پڕ له‌ خه‌می کۆر و ئێسک سووک، ره‌زا گران و خوێن تاڵ و خراپ و شکاو و هه‌رزان، پڕ مردن بووه‌ مرۆڤ،
تۆ سه‌یری زه‌وییکه‌، مرۆڤ بۆته‌ که‌ڵه‌شێر و که‌ر و شێر، بێ به‌هاو بێ نرخ بووه‌، نه‌ که‌ر به‌و نه‌شێر و که‌ڵه‌شێر، له‌ ناو مردن وه‌ره‌ ده‌رێ، هاوڕێی بوونه‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و په‌ڵه‌وه‌ر و زینده‌وه‌ر به‌، به‌ها بده‌ به‌ گیان، میهره‌بان و به‌خشنده‌ به‌ بۆ ژیان، پێش ئه‌وه‌ی بمریت پشت له‌ مردنکه‌ رووکه‌ ژیان،
ژیان ئاوێنه‌یه‌ و ماسی و مه‌ڕ و مراوی و ماری لێده‌بینی، مرۆڤ ده‌بینی، مرۆڤ بینین مرۆڤ بوونه‌ و ژیانه‌ و دوور له‌ مردن،
مردن هاڕینی ژیانه‌، مردن هاوارێکی بێده‌نگه‌ نه‌ک هه‌ر مرۆڤ مێشیش گوێی لێده‌بێ، مردن جوانی نیه‌، مردن هه‌میشه‌ ناشرین، رۆژت ده‌کاته‌ شه‌وی تاریک، وه‌ک ئه‌مڕۆی مرۆڤ گوو ده‌کاته‌ ژیان،
باڵه‌کانت هه‌ڵده‌ورن، فڕین ئاسمان نابێ بۆت
بۆنی گوڵ ناکه‌یت، خونچه‌ نابینی و باخ نابیت
ده‌ریا به‌ خۆته‌وه‌ ناگرێ باران ته‌ڕت ناکا ئاو نابیت
گوێ له‌ گۆرانی ناگری و ئاشق نابیت، لێره‌ نیت بگری بۆ ژیان، خه‌فه‌ت له‌ مرۆڤی ژه‌هر بخۆیت،
مردوو رێگات نیشاندا، کۆر خۆی نابینێ باسی به‌هه‌شتت بۆ بکا
خراپ وه‌ک په‌پووڵه‌ خۆی نمایشکا، مردن ژیانت بگێ، ژیان مردنت ببا
له‌ نێوان ژیان و مردن مرۆڤبه،‌ له‌ نێوان مردن و ژیان جوانبه‌، مردن بخه‌وێنه‌ ژیانبه
گۆرانیه‌ک فێربه‌ مردن دزه‌ نه‌کاته‌ سێبه‌رت له‌ ژیان بگه‌،
گۆرانی بۆ ژیان بخوێنه‌ نامریت له‌ مردن بگه ‌ده‌ژیت.




پیاوێک و شارایەک بەرهەمی دەستنووس.. هۆمەر نۆریاوی

(پەیڤێک بۆ سدیق بۆرەکەیی)

کە ئاوڕێک لە دوێنێی ژین دەدەمەوە،دەچمەوە بۆ قۆناخێكی ژیان و ساڵانی خەبات و کارکردن لە نێو ڕادیۆ کوردیی تاران و سەدان یادەوەری ئەو ڕۆژگارەی تەمەن.
دێتەوە یادم بۆ ساڵانێک نووسەر و توێژەر”سدیق بۆرەکەیی”(سەفیزادە)چەندان بەرنامەی لەسەر ناوداران و وێژەی کوردی بۆ ڕادیۆ دەنووسی. بەرنامەکانی دەهێنا بۆ ڕادیۆ و بۆ چەندان کاتژمێر لە ڕادیۆ دەمایەوە. ئەرکی پێداچوونەوە و هەڵەچنیی بەرنامەکان لە بەشی کوردیی نێوەڕاست وەئەستۆی هاوڕێی زمانناس و توێژەرم،”ئەییووب گازرانی”بوو کە بە شێوەیەکی گشتی،زۆر جاران مشتومڕێک لە نێوان نووسەری دەق و تێکستەکان و هەڵەچندا لەسەر زمان دروست دەبوو. تا ئەرکی پێداچوونەوە و هەڵەچنییەکە کۆتایی پێ دەهات،دەرفەتێک دەڕەخسا و بۆرەکەیی دەگەڵ خەباتکارانی ڕادیۆ لەسەر زۆر پرسی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری قسەی دەکرد. پاشان بۆ خۆی دەچوو بۆ نێو ستۆدیۆی ڕادیۆ و هەر بۆ خۆیشی بێژەر و پێشکەشکاری بەرنامەکان بوو.
سدیق بۆرەکەیی کە سەردەمی خۆی لە نێو ئەرتەش(سوپا)دا کەسێکی پلەدار و دەستڕۆییشتوو بووبوو و سەدان شوێن گەڕابوو،لە هەر گەشت و گەڕانێکدا بە سەرپاک ناوچە و دەڤەرە کوردستانییەکانیش،بە سەدان کۆنەبەیاز یان بە واتایەکی ڕاستتر،بەرهەمی دەستنووسی دەست کەوتبوو و دواتر بۆ خۆی و بە ناوی خۆیەوە ئەو بەرهەمە بەبایەخ و ناوازانەی لە چاپ دەدا. بۆیە دەتوانین بڵێین سدیق بۆرەکەیی هەنووکەیش خاوەنی کتێبخانەیەکی دانسقە و گرانباییە کە پڕیەتی لە سەدان کتێبی بەپێزی دەستنووس.
سدیق بۆرەکەیی ڕاستە لەو پێناوەدا ئەرک و زەحمەتێکی فرەی بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی دەستنووسی ناوازە لەسەر ئەدەب،مێژوو و چاندی کوردی و لەسەر کەسانی خەمخۆری نێو ئەم ماڵباتەیە ئەو سامانە گرانباییە پاش تاوتوێ و هەڵسەنگاندن و ڕاستکردنەوە،ڕەوانەی بازاڕی چاپ بکەن و بەرهەمەکان بخرێنە بەردیدەی خوێنەر و نەهێڵن چیدی ئەو کتێبە بەپێزانە گەرد و تۆزی زەمەنیان لێ بنیشێت.

وەبیرم دێتەوە جارێکیان لە سەردانێکی بۆ ڕادیۆ،دیوانێکی دەستنووسی “میرزا شەفیع پاوەیی(1888-1819)کە لەسەر پێستی ئاسک نووسرابوو،دەگەڵ خۆی هێنابوو بۆ ڕادیۆ و لەسەر نرخ و بایەخی ئەو دیوانە قسەی دەکرد. هەفتەیەکی پێ نەچوو گەڕایەوە بۆ ڕادیۆ و هاواری لێ بەرز بووەوە کە دیوانەکەی هەر لە ڕادیۆدا لێ بزر بووە،ئیدی نازانم بەڕاست دیوانەکەی میرزا شەفیع لە ڕادیۆ ون بووبوو یان لە شوێنێکی دی و چارەنووسی دیوانەکە بە کوێ گەییشت.
کە هەواڵی کۆچی دوایی “سدیق بۆرەکەیی”م بەرگوێ کەوت،ڕاست ئەو دەمانەی ڕادیۆم بیر کەوتەوە.
ئەوەی ئێستاکە ڕوونە و نکۆڵیشی لێوە ناکرێت ئەوەیە کە “سدیق بۆرەکەیی”،کەسایەتییەکی دیاری نێو ڕووبەری ڕۆشنبیریی کوردی نەک لە ڕۆژهەڵات بگرە لە هەر هەموو کوردستان بوو کە بە پاڵپشتی سامانە زەنگین و دەوڵەمەندەکەی لە باری بەرهەمی دەستنووسەوە لە نێو هەر هەموو کورددا بە کەسێكی ناسراو دادەنرا. ئەرچی قسە و باس لەم نێوانەدا زۆرە و وەختی خۆی بەرەوڕووی ڕەخنەیەکی فرەیش بووەوە کە وەک پێویست خۆی بەو بەرهەمە پڕبایەخانەوە خەریک نەکردووە و فرەتر چاوی لە چاپکردنی کتێب بڕیوە.
بۆ نموونە یەک لە دیوانە گرانباییە دەستنووسەکانی شاعیری ناوداری کورد،مەولەویی تاوگۆزی لە بەردەستدا بوو کە بەداخەوە لەبەر نەبوونی شارەزایەتی بەتەواوەتی لەسەر دیالێکتی هەورامی،دیوانەکە بە هەڵە و پەڵەیەکی زۆرەوە کەوتە بەردیدەی خوێنەر و لە چاپ درا. یاخۆ وەختی خۆی بەرەوڕووی ڕەخنەیەکی زۆری مامۆستا هەژار بووەوە کە جارێک وتبووی”زۆر کەس کتێب دەکات”. بۆرەکەیی لە وتارێکدا لە بن ناونیشانی”ڕەخنە لەسەر هەنبانە بۆرینە”هێرشێکی توندی کردە سەر مامۆستا هەژار(1991-1920). لە بەشێکی وتارەکەیدا نووسیبووی”زیانی هەنبانە بۆرینە لە سوودی زۆرترە”.

وتارەکە وەختی خۆی لە گۆڤاری ئاوێنە،ژمارە 12،ساڵی 1372ی هەتاوی(1993)چاپ بووبوو. ئەم هێرشەیش بێ وەرام نەمایەوە. سدیق بۆرەکەیی تا مامۆستا هەژار لە ژیاندا بوو هیچی نەگوت بەڵام پاش مەرگی هەژار،کەوتە ڕەخنەگرتنێکی توند کە گوایە مامۆستا هەژار زمانناس و چی و چی نەبووە و قامووسەکەی هەڵە و پەڵەی زۆری تێدایە. هەر ئەو سەردەمە لە بیرمە ئەم پەلامارە توندەی سدیق بۆرەکەیی بۆ سەر مامۆستا هەژار،بەرەوڕووی ڕەخنەیەکی فرەی ڕۆشنبیران بووەوە. لە هەمان قۆناخدا لە شارۆچکەی “عەزیمییە”ی سەر بە گەورە شاری کەرەج،لە لایەن کۆمەڵە لاوێکی گەلپەروەرەوە،نامیلکەیەک بە ناوی “وڵامنامە”لە بەرسڤی هێرشەکەی سدیق بۆرەکەیی بۆ سەر مام هەژار لە چاپ درا کە هەڵگری خودی وتارەکەی سدیق بۆرەکەیی و وڵامی نووسەرانی تر بە ڕەخنەکەی بۆرەکەیی بوو.
ئێستا کە نە مامۆستا هەژار و نەیش سدیق بۆرەکەیی هیچیان لە ژیاندا نەماون،لەسەر ڕووناکبیرانە بە ویژدانەوە بپەیڤن. چونکە سەرەنجام ئەوەی دەمێنێتەوە و هەرگیزیش لە بیر ناکرێت،ڕاژە و خزمەت بە زمان و کولتووری کوردییە کە هەر کام لەم دوو کەسایەتییە،هەر یەکە و بە گوێرەی توانای خۆ،خزمەتێکی فرەوانیان بە سامانی فەرهەنگیی نەتەوەکەیان کردووە. ئەرچی بە لای منەوە خودی کەسایەتی و بگرە بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار خاوەن سەنگ و قورسایی سەد هێندەن.
وەک پێشتر ئاماژەی پێدرا مرۆ گەرەک هەمیشە بە ویژدانەوە ڕاستییەکان بخاتە ڕوو. هەر بۆیە وەک خودی خۆم،بۆ نووسینی دەیان بەرنامەی ڕادیۆیی،وەکوو ژێدەر و سەرچاوەیەکی گرینگ،پەنام بۆ چەندان بەرهەم و کتێبی بۆرەکەیی بردووە بۆیە لەم سۆنگەوە خۆم بە قەرزبار دادەنێم.
سدیق بۆرەکەیی بە لەچاپدانی دەیان کتێبی وەک فەرهەنگی ماد،مێژووی وێژەی کوردی، ناودارانی یارسان،پێشبینییەکانی ئێل بەگی جاف،نامەی سەرەنجام و هتد،خزمەتێکی بەرچاوی کورد و کولتوورەکەی کردووە و سەرباری هەموو ڕەخنەکان،لەم پێوەندییەدا ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە.
بۆ وتن دەشێت سدیق بۆرەکەیی(سەفیزادە)ساڵی 1322ی هەتاوی (1943)لە گوندی “زەڕینە”ی سەر بە ناوچەی هەوشار و شارۆچکەی دیواندەرە،چاوی لە ڕووی ژیان هەڵهێناوە و ڕۆژی 4ی گەلاوێژی 2723(2023)یش لە تەمەنی 80 ساڵی، لە تاران کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسییەتی خۆی، تەرمەکەی ڕەوانەی شاری مەهاباد کرا و ڕۆژی پێنج شەممەیش، 5ی گەلاوێژی 2723،لە بەشی ناوداران و هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباددا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.

ژێدەر:
1 – وڵامنامە،دەقی ڕەخنەی سدیق بۆرەکەیی لەسەر هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار و وڵامی نووسەرانی تر،کۆکردنەوەی ساڵح هەرکی(ڕێبوار)،چاپی گزنگ(لقی ئاوارەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان)،ساڵی 1995
2 – دیوانوو میرزا شەفیعی پاوەئی،کۆکردنەوە و ئامادەکردنی محەممەد خالیدیی مەکی،چاپی یەکەم،دەزگەی چاپ و پەخشی ئارۆ،1401ی هەتاوی(2022)
3 – مێژووی ئەدەبی کوردی،دوکتۆر مارف خەزنەدار،دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس،چاپی یەکەم،بەرگی حەوتەم،هەولێر،2006




بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گـومڕا.. بەشی(٧٢).. شەماڵ بارەوانی

کاکە شەماڵ، ئەوە هێشتا ئاساییش تۆیان نەگرتووە؟

لە بەشی پێشوودا گوتم، لە کۆلێژ ئیسلامییەکی زۆر چاڵاکبووم.

کوڕێکی تریشمان لەگەڵدابوو، هی دهۆک بوو. وەک خۆم لە قوتابخانەی ئیسلامی و فەقێیاتی هاتبوو بۆ کۆلێژی شەریعەی هەولێر. ئەو پێشووتر یەکگرتوو بوو.

وەلێ دوای ئەوەی ڕۆژێک لەسەرمینبەر، لەکاتی دەنگدان، ناڕاستەوخۆ دەڵێت: دەنگ بدەن بە یەکگرتووی ئیسلامی. ئاسایش لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن. لەوکاتەوە ئەو واز لە یەکگرتوو دێنێت و دەبێتە جێگای گومانی یەکگرتووەکان و وەک سیخوڕێک لێی دەڕوانرێت.

ئەوە دوو هاوپۆلی ترم لە کۆلێژی شەریعە، کە ئەوانیش خەڵکی دهۆک بوون و لە فەقێیاتی و خوێندنی ئیسلامی هاتبوونە کۆلێژی شەریعە و هاوسۆزی یەکگرتوو و هاوڕێی ئەو کوڕەش بوون. وایان پێ گوتم سەبارەت بەو کوڕە.

جا کە وایان پێ گوتم، بە هەمان شێوەی دوو کوڕەکەی تر، ڕق و قینێکم لەو کوڕەش هەڵگرتبوو و لێی کەوتبوومە گومان.

لەڕاستیدا کوڕێکی تەبیعات نەرم و فەقیر و بێزیان دیاربوو.

بەڵام من کە گوتیان قسە و گومانی لەسەرە، لێی کەوتمە گومان.

گەرنا، تا کۆلێژیش تەواوبوو، هیچم لێی نەبینی.

بیرمە ڕۆژێک لە کۆلێژی شەریعە هەڵبژاردن کرا بۆئەوەی نوێنەر دیاربکرێت.

کاندیدێکی ئەوان(یەکێتی قوتابییانی کوردستان) و کاندیدێکی ئێمە(ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابییانی کوردستان)خۆیان هەڵبژارد. ئێمە بردمانەوە و بووینە یەکەم، ڕێکخراوی قوتابییان گوتیان قبووڵی ناکەین، یەکگرتوو ببێتە نوێنەر. نوێنەرەکەی ئێمەیان لابرد.

دواتر و دوای ماوەیەک جارێکی تر هەڵبژاردن کرایەوە. ئەوجاره ئەو کوڕە کۆنەیەکگرتووە دهۆکییەی کە گوتم دەیانگوت: جێگای گومانە، خۆی کاندید کرد.

من گوتمە هاوڕێ ئیسلامییەکانم ئێمە بایکۆتی ئەو دەنگدانە دەکەین و دانیشی پێدانانێن. ئەوانە نوێنەری هەڵبژێردراو و براوەی ئێمەیان لابردووە، چۆن ئێمە ئەوە قبووڵ کەین؟

ئەوڕۆژە من و دادە(ژیان) خێزانی مامۆستا مەلا ئەنوەر، هۆڵەکە و هەڵبژاردنەکەمان جێ هێشت و ڕۆیشتینە دەرەوە.

ئەوەندە هاوڕێیانمان(ئیسلامییەکانی تر و هاوسۆزانمان)گوتیان کاکە دەنگ بەو کوڕە دەدەین. مەبەستیان کۆنە یەکگرتووەکەی دهۆک بوو.

گوتیان دەڵێت: من هەڵبژێرن زەرەرناکەن و کار بۆ ئێوە(یەکگرتوو)دەکەم. گوتم: نەخێر، درۆی دەکات و جێگای متمانە نییە.

ڕۆژی دواتر کە هاتینەوە کۆلێژ، خاتوو ژیان پێکەنی و پێی گوتم: کاکە شەماڵ، ئەوە تۆ هێشتا ئاسایش نەیانگرتوویت؟

گوتم: نانا هێشتا سەلامەتم. کە وام گوت، هەردووکمان زۆر پێکەنین.

گوتی: وەلڵاهی خۆم نا، بەڵام لە دوێنێوە زۆر خەمی تۆم بوو. دەمگوت، دەبێ ئاسایش ئەو کوڕەیان نەگرتبێت؟

من تەحەددایەکی زۆر گەورەم دەکرد و ئەوڕۆژە من و دادە ژیان زۆر بێمنەتانە ڕۆیشتین و بایکۆتی دەنگدانمان کرد.

ڕۆژێکی تریش لەناو کولێژ دژی دواکەوتنی دەرماڵە گردبوونەوەیەکمان ڕێکخست.

من و هاوڕێیترم خوێندكارەكانمان هاندا و گوتمان دەی با ناڕەزایەتی دەربڕین و نەڕۆینەوە هۆڵی خوێندن. نەڕۆیشتنەوە هۆڵ.

ڕاگری کۆلێژ(د.محمد شاکر)گوتی حەزدەکەم بڕۆنەوە پۆل و داواکەتان جێبەجێ دەکەین.

ڕاستی ئەو دواکەتنی دەرماڵەیە تەنها بیانوویەک بوو و هیچی تر.

ئەوکات هەر دەمانویست دنەی هەستی ناڕەزایەتیبوونی خوێندکارەکان بدەین و نازانم شتێکی تربوو و لەژێر پەردەی دواکەوتنی دەرماڵە ناڕەزایەتی خۆمان دەربڕی و گردبوونەوەکەمان ڕێکخست.

ئەوڕۆژە ڕاگری کۆلێژ هاتە حەوشە و زۆر گوتی با قسە بکەین. من و دووسێ خوێندکاری تر ڕەتمان کردەوە.

لە حەوشەکە ڕۆیشتینە بەردەم کۆلێژەکە و هەڵە نەبم ویستمان سی مەترییەکە داخەین.

لەپڕ و چەند زوو، یەک دنیا ئاسایش و پۆلیسی مەدەنی و عەسکەری و شت هاتن.

دیقەتم دا، وەک دوژمنێک لێیان دەڕوانیم.

دەتگوت پێیان گوتراوە سەری هەموو ئاژاوەیەک و شتێک لەو کۆلێژەیە، ئەو شەماڵەیە.هاهاها.

ترسم لە گرتن، هەر لە خەیاڵدا نەبوو.

بەڵام لە دڵی خۆمدا دەمگوت: ئێستا پەلامارم دەدەن و دەمخەنە ناو سەیارە و دەمبەن. هاهاها.

هەڵەنەبم ئەوکات یەکگرتوو نەمابووم، بەڵام هەر کوڕە یاخی و بوێر و ئۆپۆزسیۆنەکەی جاران بووم. وەک ئێستا ترسنۆک نەبووم.هاهاها.

د.محەمەد شاکریش ئەوکات ڕاگری کۆلێژی شەریعەبوو.(ئێستا پەڕلەمانتارە لە پەڕلەمانی عێراق، لەسەر لیستی: پارتی دیموکراتی کوردستان) حەققەت گەنجێکی خاوێن و چاکسازیخوازبوو.

بەر لەو، کاکە دکتۆر مەلافایز ڕاگربوو. مەلافایز ڕاستە کەسێکی هێمن و لەسەرخۆبوو. وەلێ بۆ کارکردن لە کۆلێژ و دڵسۆزی، هیچ بەراورد نەدەکرا به دکتۆر محەمەد شاکر.

مەلافایز کە پێشووتر ڕاگربوو، ئێمەی بە بزن بەراورد دەکرد.

سەردەمی ڕاگرێتی ئەو، کۆلێژەکە زۆر بێسەروبەربوو.

کیلۆن و قفل و شتی دەرگاکان و دەرگا و پەنجەرەکان زۆر وێرانبوون. دکتۆر محمەد شاکر هات، زۆر شتی کرد.

ڕۆژێک بە دکتۆر مەلافایزمان گوت: ئەو کیلۆن و شتەی دەرگا هەمووی خراپبوون.

گوتی ئەوجە من چیبکەم؟ دەبۆخۆتان چاکی کەن. بزن بۆشەوێک لە شوێنێک بێت، جێگای مانەوەی خۆی تەرتیب دەکات.

ئێمە بەو قسەیەی زۆر قەڵسبووین و دەمانگوت: چۆن دەبێت ڕاگری کۆلێژ ئەوە ئاستی ڕۆشنبیری و شێوازی قسەکردنی بێت!؟

لە ڕاستیدا مەلافایز کەسێکی خراپ نەبوو، بەڵام ئەو قسەی ئەوڕۆژەی(بەراوردکاریکردنی خوێندەکاری کۆلێژ بە بزن) شۆک بوو بۆ ئێمە.

سەیرە! کابرا لەبری ئەوەی بەدەم داواکانمانەوە بێت، به بزنمان دەچوێنێت.




لەو دیو دیواری ڤیستڤاڵێکەوە.. شیعری نەوزاد بەندی

زۆر جار ئەڵێم ،
شیعر لەگەڵ کلێنکسێکا
فڕێدەم ..
بیخەمە تەنەکەی خۆڵێکی
پشتگوێخراو …
لەسەر بەردێ داینێم و
بە مناڵانی گەڕەک بڵێم ،
ئادەی کامتان دەستان ڕاستە ..
ئەو نیشانەیە ئەشکێنن ..
وەک لاپەڕەیەکی ڕیکلام ،
بیکەم به دەسکی دەرگایەکەوە و نەزانم چەند جار پێی پیادا نراوە ..
ئەڵێم نیشتمان و شیعر ،
کامیان زیاتر لەوەی تر هەڕاج کراوە ..؟

ـــن .بەندی ــ




لۆزانچییەکان لۆزانییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ.. ئازاد حەمە

سەرەتا: دەمێکە وتومە، ئەم ژینگەیەی هەنوکەمان بیریار دروستناکات، گرنگن و هیچگەرایNihilismی دروستدەکات. ئێستا پێموایە، ژینگەکە، رۆژانە لۆزانچیش، لە زۆربەی کایەکان(پەروەردە، روناکبیریی، نێوەندی ئەکادێمی، میدیای ئێستا و بواری سیاسیش) دروستدەکات. لۆزانچییەکان، دژە کوردەکان، جێگای داخ و برینە، بەجۆرێک لە زێدی خۆیان سیاسەتدەکەن، کە زێدەکە، نەبێتە شوێنێک بۆ دروستبوونی روناکبیر/ بیرمەند، بەڵکو ببێتە شوێنێک بۆ ژیانژیان و پاڵنان بە کاتەوە. لۆزانچییەکان، ئەوانەی رقییان لە کوردە، حەیف، ژینگەی ئێرەیان والێکردووە ئەنتی روناکبیریی و کارگەی بەرهەمهێنانی هیچیی Nihilبێت. ئەمە وادەکات جیاوازییەکی گەورەش بوونی نەمێنێت، لەنێوان لۆزانییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ.


تۆ بەدوای لۆزانییە کۆنەکان دەگەڕێیت، من ئەدرێسی لۆزانچییە تازەکانت دەدەمێ. لۆزانییە تازەکان، وان لێرە. ئێمە لە کوێبین لۆزانچییەکان لەوێدەرێن. لۆزانییەکان، لە ئێستادا لە گشت جێگایەک دەخولێنەوە، کە ئێمەی لێین. لۆزانچییەنوێکان، ئەوانەن، کە چاڵی سیاسی بۆ یەکتری کورد هەڵدەکەنن. لۆزانییە نوێکان ماڵباتەکانن، ئەوانەن، کە زەمینە خۆشدەکەن بۆ لۆزانەکانی تر، بۆ مەهابادەکانی تر، بۆ هەڵەبجە و ئەنفالەکانی تر. لۆزانییەکان لە دەوروبەرمان دەخولێنەوە، ئەوانەن، کە بەهاری گشت جوڵانەوەیەکی سیاسیمان دەکەن بە لۆزانێکی دی. وەرە مەرۆ بۆ شاری لۆزان، لۆزانی تازە وا لای خۆت. لەو جێگایەی ئێستای لێیدەژیت.


لۆزانچییە نوێکان زۆڵەکانی ناو سیاسەتی کوردین. ئەمانە بێوەفاکانی ناو مێژووی سیاسیشمانن. چونکە زۆڵەکانی ناو سیاسەتی ئێمە، ئەوان بوون وایان لە ئێمە کرد پێمانوانەبێت سیاسەت هزرە، سیاسەت دەتوانێت گۆرانکارییە گەورەکان بکات. ئەمانە، لۆزانچییە نوێکان، بێمتمانەیی و سڵکردنەوەیان کرد بە بەشێک لە ژیانی سیاسی نوێی ئێمە. مخابن، خەریکن ئەم زۆڵەسیاسییانە دەبن بە بەختی سیاسییمان، گەر ئەمە ئاوا بروات لە داهاتوودا یادی لۆزان بەجۆرێکیتر دەبێت. بۆیە لۆزانچییەکان سیاسییە هیچگەراکانن، ئەوانەن، کە هیچییان خستە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی و بەگشتیش مرۆیمانەوە. لۆزانییەکانن ئێمەیان کردە هاودەمی هیچگەرایی سیاسیی، رۆژانە هیچی لە پەروردە(پەروردەی لۆزانی)، لە خوێندنی باڵا (ئای لەم خوێندنە باڵایە!) بەرهەمدێنن. لۆزانچییەکان پەروەردەی سیاسییمانیان کردە پەروەردەیەکی لۆزانی. هەنووکە دابەشکردن و دەڤەرچییەتی بەشێکە لەم پەروەردەیەمان.
**
لۆزانییەکان وان لێرە، لە تەک خۆتن. گشت ئەوانەن، کە بەرپرسیارن بەرامبەر بە نادادی و گەندەڵیەکانی ئێستای هەرێم، ئەمانە تەواوکەری پرۆژەی لۆزانن، هەڵگری هەمان توخمی روناکبیریی سیاسیی لۆزانن. لۆزانییەکان، ئەوانەن، کە نەدەخوازن شایستانە یادی سەد ساڵەی كۆنگرەی لۆزان‌ بکرێتەوە، نەش لە لۆزانیەتی خۆیان دەکەون. لەبەرئەوە کردەی سیسییمان وا گوزەرکات، بیرکردنەوەی سیاسییمان ئەمە کرۆکی بێت، لەگەڵ کات هەموو دەبینە لۆزانی. لۆزانیبوون چارەنوسمانە. ئەم پەروەردە سیاسییە بەردەوامبێت هەموو لۆزانیمان لێدەردەچێت. بۆیە سەیرە، لۆزانچییەتی شەرم نییە! لۆزانچییەتی بەشێوازی رۆژنامەوانی و روناکبیریی و ئەکادێمیی جیاجیا وەبەردەهێنرێتەوە. وەبەرهێنانەوەی وتاری سیاسی لۆزانییەکان چارەنوسی مێژوویمان بەرەو خراپترین شێوەی سیاسی و بەگشتیش مرۆیی دەبات.


خوێندکاری لۆزانیەکان لێرەوە بە جلی کوردییەوە دەچن بۆ لۆزان، لەوێ بە کوردی بۆ یەکتر باسی مەترسییەکانی لۆزان دەکەن. غەدردەکەیت دەچیت بۆ لۆزان، لۆزان وا لەتەک خۆت. لۆزان وا لە سلێمانی و هەولێر، ئەوەتا بریقەدەداتەوە لە کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە. لۆزانییەکان گشت بستێکی ئەم هەرێمەیان کردوە بە لۆزان، بە نموونەیەک لە پرۆژەی لۆزان. تۆ گەر بیردەکەیتەوە و خاوەنی ئاگایی سیاسی خۆتیت مەڕۆ بۆ لۆزان، برۆ ئەو شار و گەڕەک و ماڵانەی هیوای سیاسییان نەماوە. لەو شوێنانە دەبینیت، کە هیواکانی کۆنگرەی لۆزان چەند وەک خۆی هاتوەتە دی! تەماشا ئەو نەگبەتییە سیاسییە، هەندێکیش لە لۆزانییەکان لە دانیشتن و پێکەوەبوونەکانیاندا فرمێسک بۆ لۆزان دەڕێژن. ئەمانە هەر هەموو ناراستەوخۆ پرۆژەی لۆزان زیندوو ڕادەگرن و ئاواتەکانی شەریف پاشا(1) ھەرەس پێدێنن.


لۆزانییەکان حەزدەکەن قسەکردن لە لۆزان بکرێتە بابەتێکی وەرزی. ببێتە مۆد. ئەوە لۆزانییەکانن قسەکردنیان لە لۆزان وەک گشت شتەکانیتر(ئەنفال، کیمیابارانی هەڵەبجە، یادی راپەڕین،کۆماری مەهاباد و……) بەوەرزیکردوە. ئێستا یادی سەد ساڵەی كۆنگرەی لۆزانە، بۆیە‌ هەموو قسە لە لۆزان دەکەن. هەموو لەو بارەوە چەنەلێدەدەن. پاش ماوەیەکیتر لۆزان لەبیردەکرێت چەنەش لەوبارەوە دەوەستێت. لۆزانییەکان ژیرن لە کارکردن لەسەر سرینەوەی یادەوەرییەکانمان. لە دروستکردنی جۆرێک لە روناکبیری سیاسی، کە ناکاریگەرە، کە هیچ ناگۆرێت.


لۆزانچییەکان دەخوازن کورد بۆ کورد باسی مەترسییەکانی لۆزان بکات. لۆزانچییەکان هێندە ساویلکەن گروپ گروپ بە کوردی بۆ یەکتر، بۆ گروپەکانی خۆیان باسی مەترسییەکانی لۆزان دەکەن. لەکاتێکا ئەو پارچەپارچەییە لە قسەکردن لە مەترسییەکانی لۆزان بەشێکە لە خودی پرۆژەی لۆزان. گشت وتاری سیاسی لۆزانیش هەر ئەوە بوو، کە ئێستا ئەمان پەرەی پێدەدەن. هەریەکە و لەگەڵ تاقم و ناسیاو و رێکخراو و یانە و حیزبی خۆی قسە لە لۆزان دەکات. ئەمە خەونی لۆزانیکانە، هیوای باوباپیرانی لۆزانییەکانی ئێستایە، کە ئێوە، بەناوی سێمینار و لێدوان، بۆیان دەهێننەدی.


لەوەی وترا سەیتر، وەک هەمیشە چەنەبازەکان باس لە لۆزان دەکەن. قسە لە لۆزان وەک قسەکردن لە گشت دیاردەکانیتر کەوتووەتە دەست چەنەبازەکانەوە(سیاسی، ژورنالیست، ئەکادێمی، نوسەر و…..). هەرکاتیش چەنەبازەکان قسەکردنیان لەسەر هەچ دیاردەیەک قۆرخکرد، ئەوە بزانە لە هیچی لە وتن زیاتر لەوبارەیەوە بەرهەمنایەت. چەنەبازەکان خوێندکارە فاشیلەکانی لۆزانییەکانن، کە لەناو کایەی ئەکادێمی و سیاسی و روناکبیریماندا بڵاوبوونەتەوە(2).
چەنەبازەکان چەنەیان لێبووە بە هزراندن. چونکە چەنەبازەکان، کە داردەستەی لۆزانییەکانن، خەو بە تراژیدیاوە دەبینن. بۆ ئەوان روودانی رووداوێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی باشترین دەرفەتە بۆ چەنەلێدان. چەنەلێدان کە نەوتنی لێوەبەردێت بێمانای و بێفیرۆیش لە تێگەیشتنمان دا دروستدەکات.


لۆزانییەکان، ئینۆنۆکانی(3) کورد، ناخوازن ئەو کارەساتە مرۆییەی كۆنگرەی لۆزان‌ لەپاش خۆی بەجێیهێشت لە “سەنتەرێکی توێژینەوەی لۆزانناسی نێودەوڵەتیدا ” کۆکرێتەوە. ئەوەتا شوێنێک لە ئێستادا بوونی نییە بەناو “سەنتەری توێژینەوەی لۆزانناسی”، ئەگەر بەراستی ئەم کۆنگرەیە بەشێکە لە برینە سیاسییەکانی مرۆڤی کورد، دەبو لەماوەی ئەم سەد ساڵە سەنتەرێکی لەوجۆرە دروستکرایە و نێوەندێکیش بوایە بۆ تراژیدیاناسی و ئەرشیفکردنی مێژووی بوونی کوردیی. کە ئەم سەنتەرە هەبێت ئەو کات دەکرا لۆزانناس(لۆزانۆلۆگ)مان هەبێت، دەشکرا خوێندنی باڵا و پەروەردە پشکی شێریان بەرکەوێت بۆ بردنەڕێوە و کارگێڕی ئەرشیفکردن و تۆکمەکردنی دۆکومێنت و یادەوەری سیاسیی.
لەبەرئەوە، لە بەرژەوەندی لۆزانچییەکانە یادی سەد ساڵەی كۆنگرەی لۆزان بەلۆکالیکرێت. ئەو شتە بەلۆکاڵیکرێت، کە باس لە هەنووکەمان دەکات؛ هەنووکەی نایەکانگیر و پەرت و پارچەپارچەمان. بۆ لۆزانچییەکان ئەوپەری بەکەڵکە، کە ئەم جۆرە یادانە، رووداوانە، لۆکالیکرێن. بەلۆکالیبوونی ئەم برینە سیاسییانە رێگایەکە بۆ شاردنەوەی تراژیدیاکانی ئێستا و خەوش و نادادییەکانیش.


لۆزانییەکان کردەی سیاسییان قێزەوەن کردووە. وایان لە نەوەی تازەی ئێستا (خوێندکارانی زانکۆ، لاوانی ناو کۆمەڵگە، لەپێش هەمویانەوە رەگەزی مێی کوردستانی ئەمرۆ ) کردووە سیاسەت بگۆرێتەوە بە بەهەرزانترین شت. هەموو شتێکیان لا خۆشەویستە سیاسەت نەبێت، کوردایەتی نەبێت، باس لە دیرۆکی کورد و کوردپەروەری نەبێت. رقی جیلی تازە لە سیاسەت بەرهەمی خراپبەکاربردنی سیاسەتە لەلایەن لۆزانچییە نوێکانی کوردستانەوە.
بۆیە دەپرسین: کێ لە سیاسەت دەترسێت؟ ئەڵبەتە لۆزانییەکان. چونکە ئەمان دەزانن سیاسەت دەکارێت گۆرانە گەورەکان بکات، بۆیە ناشرینکردنی سیاسەت دەبێتە هۆکارێک ئەوانەی لە تەمەنی 18 بۆ 25 ساڵن پشت لە سیاسەت بکەن، گاڵتە بە هەڵبژاردن بکەن. ئەم جیلە پێیانوایە دەنگ هیچناگۆرێت، هەڵبژاردن درۆی سیاسییەکانە بۆ گۆرینی دەموچاوەکان. بەدڵنیاییەوە ئەم بۆچونەش بە سودی لۆزانییە نوێکانی ئەمرۆمان دەگەڕێتەوە. چونکە لۆزانییە تازەکان دەزانن کورسییەکان چۆن و بە کێ پردەکەنەوە.


لۆزانچییە نوێکانی ئەمرۆمان نەیانهێشت ئەو وانەیە بە جیلی تازە لە زانکۆکان بڵێینەوە، کە سیاسەت جۆرێکە لە چنینی هزر. سیاسەت کردەیەکی هزریی گشتگیر و تۆکمەیە، نەک پارچەپارچە و پەرشوبڵاو. سیاسەتکردن لە دەرەوەی تێهزرین نییە و پێویستی بە راڤەکاری وورد و قوڵیشە. ئای لۆزانییەکان، ئەو دەرەفەتەتان کوشت، کە بە خوێندکارە زانکۆییەکانمان ئەوە بڵێینەوە، سیاسەت ڕاڤەکارییە و شوێنێکیشە بۆ ئافراندن لە هزردا. چونکە سیاسەت خۆی هزرە.
لۆزانییەکانی ئەمرۆ، نێوەندی ئەکادێمی کوردییان تا ڕادەیەکی زۆر کردووە بە نێوەندێکی ناڕوناکبیری، بە پاشکۆی کۆمیتە و مەڵبەند و ناوچە. بۆیە هاتنەناو زانکۆ، بۆ جیلی تازە، شتێ گەورە لە ژیانی مەعریفییان ناگۆرێت. بەشێکی زۆر لە زانکۆکان بەدەست لۆزانییەکانەوەن، بەدەست ئەوانەوەن، کە ترسیان لە پرسیارسازی، بیرکردنەوەی جیلی تازە هەیە.


پەراوێز:
1/بەپێی گێڕانەوەکانی نوسەری ئەو لینکەی لای خوارەوە بێت، لە گۆرستانی شاری کاتانزارۆ Catanzaro گۆرێکی لێبووە بەناوی ژەنەڕال شەریف پاشا Le General Sheriff Pasha و دواتر گۆڕەکە لەلایەن مەلیک فاروقی میسرەوە دزراوە و براوەتەوە بۆ گۆرستانی خدێوییەکان لە قاهیرە و لەوێندەرێ نێژراوە. شاری کاتانزارۆ پایتەختی هەرێمی کەلابریە Calabria یە، کە دەکەوێتە باشوری ئیتاڵیاوە. کە من ماوەیەک لەمەوبەر سەردانمکرد.
خێزانی شەریف پاشا، کە ئامۆزای مەلیک فاروق بووە، پێدەچێت نەیانویستبێت شەریف پاشا دوور لەخۆیان بنێژرێت و بۆیە هێناویانەتەوە بۆ گۆرستانی پاشایەتی لە قاهیرە.
بەپێی زانیارییەکانی وێکپێدیا ((ژەنەڕاڵ شەریف پاشا لە کۆتایی ساڵی 1951دا لە شاری ناپۆلی لە ئیتالیا کۆچی دوایی دەکات، پێش مەرگی وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی بکەنە ناو دەریاوە، چونکە خۆی بە بێوڵات ئەزانی، بەڵام ئاواتەکەیان بەجێ نەھێناو تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ قاھیرە لەگۆڕستانی خدێوییەکان نێژرا))، لێ بەپێی لینکەکەی لای خوارەوە بێت، کە بە ئیتاڵی نوسراوە، زانیاریەکان بەجۆرێکی ترن. گوایە کچەکەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، کە بە شازادەی کوردستان لە رۆژنامە ئیتاڵییەکە ناوزەددەکرێت، هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ کوری خانەوادەیەکی ناسراوی شاری کاتانزارۆ Catanzaro (نەک ناپۆلی وەک لە وێکپێدیای کوردی هاتووە) . پاش ماوەیەک لە هاوسەرگیرییەکە شەریف پاشا و هاوسەرەکەی دێنە سەردانی کچەکەیان و دواتر لەوێنەدەرێ وەفاتدەکات. ئەوەش، کە وادەکات وەسیەتەکەی شەریف پاشا نەهێرێتەدی، رەنگە ئەوە بێت، هاوسەرەکەی شەریف پاشا سەربە بنەماڵەی شاهانەی ئەو دەمەی میسر بووە(ساڵی1951 هێشتا بنەماڵەی شاهانەی میسری لەسەر تەختی پاشایەتیدا دەبن) و پێیان باشبووە لەتەک خۆیان لە قاهیرە بنێژرێت.
https://casinistanews.wordpress.com/2021/08/02/la-tomba-del-general-sherif-pasha-fatta-trafugarea-catanzaro-dal-re-faruk-degitto/
2/ ئەوەتا ئەم چەند رۆژە کورد بۆ کورد، گروپ گروپ، باسی یادی سەد ساڵەی كۆنگرەی لۆزان دەکەن، بێئەوەی ئەو هەموو کوردە زمانزانە، زماندرێژانەی پارە لە حیزبەکانیانەوە وەردەگرن، توانیبێتیان 5 دەقە لە کەنالێکی جیهانی باس لەم بۆنە سیاسییە بکەن، یان نەمانبینی ئەو نەوەیەی بەلانی کەمەوە 30 ساڵە لە وڵاتانی ئەوروپا دەژین 10 دێڕ بەو زمانە لە رۆژنامەی ئەو ڵاتانەی لێیدەژین لەسەر کۆنگرەی لۆزان بنوسن و بیشیبەستنەوە بە دۆزی ناهەمواری ئێستای کوردستانەوە. ئەم نەوەیەی دەرەوەو کە بۆ 40 و 50 ساڵە لە هەندەران دەژین لە جیهانە بچوکەکانی خۆیانن: دڵیان بە نوسینی ئەو چەند دێرە ئەدەبیە خۆشە، کە رۆژانە لە فەیسەکانیان دەینوسن، بەوەش، کە زوزو دێنەوە بۆ سازکردنی سمیناری لاواز و مردارەوەبوو. چی لەم لۆزانخانەیە رودەدات، و لۆزانییەکان چی بەسەر ئەم هەرێمە دێنن، بەلایانەوە هێندەی ئەوە گرنگ نییە، کە بێنەوە و کتێبێکیان چاپکەن یان گروپێک لە خۆیان کۆکەنەوە و بەناوی رۆشنبیریەوە چەنەبەن.
3/ مەبەست “عیصمەت ئینۆنۆ” ە کە نوێنەری کەمالییەکان بوو لە کۆنگرە لۆزان.




مستەفای حەسەنە گەورە و گۆڤاری (ڕابەر).. نووسینی : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

من و مستۆ
من مستەفای حەسەنە گەورەم دەناسی. بەڵام هاوڕێی نزیکم نەبوو. دەمزانی ئینسانێکی بە شەهامەت و بەجەرگ و بە هەڵوێستە. بەردەوام نووسینەکانیم دەخوێندەوە. ستایشی هەڵوێستەکانیم دەکرد. چەندجارێک لە گفتوگۆکانی نێوان من و کاک گۆران عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری سایتی دەنگەکان، ناوی مستەفای حەسەنە گەورەی دەهێنا، چونکە لەگەڵ کاک گۆران زۆر نزیک و هاوڕێ بوون، ئەم ناوهێنانە ئەوندەی تر مستەفای لا خۆشەویستتر کردم. کاتێکیش کە ژیانئاوایی کرد و دڵی پڕ لە هیوای بۆ رزگاری بەشەرییەت لەلێدان کەوت، لە دڵەوە پێمناخۆش بوو. ئێستاش کاتێک خەریکی نووسینی ئەم چەند دێرەم، دەڵێم خۆزگە کاک مستەفا ژیانئاوایی نەکردایە و منیش ئەم دێرانەم نەنووسیایە. مستەفای حەسەنە گەورە پیاوێک بوو پڕ لە شۆڕشگێڕییەتی، پڕ لە ئومێد، پڕ لە خەبات دژ بە ستەم و نابەرابەری، پڕ لە خەون بە دنیایەکی جوان و یەکسان و دادپەروەر. مستەفاش یان (مستۆ)ش ئەو خەون و هەست و بۆچوونانەی بە نووسین و بەشیعر دەردەبڕی. مستۆ ئینسانێک بوو پڕ لە ئەزموونی خەباتکارانە کە پێویستە هەمیشە ئەزموونەکانی هاوڕێ مستۆ وەک مۆدڵێکی خەباتکارانە ببینرێن.
مستۆ و گۆڤاری (ڕابەر)
پەیوەندی مستەفای حەسەنە گەورە لەگەڵ گۆڤاری (ڕابەر) دەگەڕێتەوە بۆ زیات لە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر، واتا پێش هەڵچوونە جەماوەرییەکەی ساڵی ١٩٩١. ئەودەم لەسەردەمی سەرکوت و خەفەقانی حیزبی بەعسی گۆڕبەگۆڕ، ئێمە ( عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) و دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد (هۆشەنگ)و جەماڵ کۆشش) گۆڤاری (ڕابەر)مان بە نهێنی دەردەکرد و بڵاودەکردەوە. مستەفا حەسەنە گەورە ئەودەم وازی لە پێشمەرگایەتی هێنابوو و بیروبۆچوونە ڕادیکاڵەکەی، کەشتی تێڕامان و بیرکردنەوەی بەرەو لای ڕیزەکانی ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست)لەنگەر پێگرتبوو. مستۆ ئەودەم شیعری دەنووسی و نزیکایەتی لەگەڵ گۆڤاری (ڕابەر) پەیدا کرد و لەڕێگەی ڕێکخستنەکانی ڕەوتی کۆمۆنیستەوە شیعری(بۆرژواکان) ی بە ئیمزا یان بە نازناوی (هێما) وە بۆ گۆڤاری (ڕابەر) نارد. ئێمەش ئەو شیعرەمان لە گۆڤاری (ڕابەر) ژمارە ٩ ی ساڵی ١٩٩٠ لەلاپەڕە ٤٤ و ٤٥ بڵاوکردەوە. دەقی شیعرەکەیە کە جارێکیتر لە کتێبی ( دەربارەی کار و تێکۆشانی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست و گۆڤاری ڕابەر ١٩٨٧ – ١٩٩١) لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدوڵا سلێمان(مەشخەڵ) ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە.

مستۆ و شیعری بۆرژواکان
ئەمەی خوارەوە دەقی شیعری (بۆرژواکان)ی مستۆیە کە بازناوی هێما لە ساڵی ١٩٩٠ دا بڵاوکراوەتەوە. ئەم شیعرە دەرخەری ئاستی تێگەیشتن و ئاستی ناسینی دەردە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکانە. خوێنەر دەتوانێت لەپەنجەرەی ئەم شیعرەوە؛ جیهانبینی مارکسیستانەی مستۆ ببینێت و ئەو دڵسۆزی و لایەنگیرییە چینایەتییەی مستۆ بۆ چینی کرێکار درک پێبکات. ئەم شیعرە ئەو باوەڕە ئینسانییەی مستۆمان نیشان دەدات کە نەمانی ستەم و چەوسانەی ئینسان لەلایەن ئینسانەوە تەنها و تەنها بە نەمان و لەگۆڕنانی نیزامی سەرمایەداری دێتە دی.

بۆرژواکان
شیعری : مستەفای حەسەنە گەورە(هێما)

بۆرژواکان…
من کرێکارم،
هەموو ڕۆژێ دێمە مەیدان.
هێزی کارم دەفرۆشم،
هەرزان..هەرزان.
وەک ئابڕووتان!
دەکا و ناکا پاروویەک نان
بۆرژواکان…
خشت بەخشتی دیوارەکان،
من دایئەنێم
بست بە بستی شەقامەکان
من ئەیکێشم
یەک بە یەکی درەختەکان
من ئەینێژم
هەرچی هەیە کەهاتە بەر دەستان
هەر ئەیبینم
دەبێ ئێستا تێی ڕامێنم.
بۆرژواکان…
ئەو کۆشکانەی لە جوانیا،
چەشنیان نییە،
بەو دەستانەی من ڕەنگاون.
ئەو پێخەفە نەرم و نۆڵەی
تیا ئەنوون
بەو دەستانەی من چنراوە.
ئەو ویسکییەی کەللەی بۆشی
پێ گەرم و
چاوی حیزتانی پێ سوور دەەکەن
بەخوێنی من کڕاوە.
بۆرژواکان…
(ناوگەڵ برسی و ورگ تێر و چاوچنۆکەکان.)(*)
سبەینێش بۆتان دێمە مەیدان
ئەو ڕووت و برسییەی تا دوێنی
حیسابێکتان بۆ نەدەکرد
ئەمڕۆ دەست دەنێتە قوڕگتان
دنیای سەرمایەی بۆگەنتان،
دێتە ڕووخان.

٢٢-١-١٩٩٠
هێـما(**)

() تێبینی هێمای شاعیر : (ناوگەڵ برسی و ورگ تێر و چاوچنۆکەکان.) ئەم دێرە لە چیرۆکێکی شێرزاد حەسەن وەرگیراوە. (*) (هێما)- مستەفا حەسەن ئەحمەد ناسراو بە ( مستەفای حەسەنە گەورە) لە ٨/٢/١٩٦٢ لە شارۆچکەی سەنگەسەر لە ناوچەی پشدەر لەدایکبووە. سەرەتای ساڵانی هەشتاکان تا ناوەڕاستی هەشتاکان بووە بە پێشمەرگە و دواتر چەکی داناوە. لە لێبوردنی گشتی حکومەتی عێراقیدا گەڕاوەتەوە بەر خوێندن لە پەیمانگای موسڵ. دوو برای لە لایەن بەکرێگیراونی ڕژێمی بەعسەوە تیرۆر دەکرێن (مامۆستا کاک ئەمین و محمد) . مامۆستا کاکەمین لە ناو ماڵەکەی خۆیدا و شەهید محەمەدیش لە شاخ . لە ١٩٨٩ وە تا دوای ڕاپەرین دۆست و لایەنگرێکی نزیکی ڕێکخراوەی ڕەوتی کۆمۆنیست بووە و بەشدار بووە لە کار و چالاکییەکانی ڕەوتی کۆمۆنیست لە شاری هەولێر و دەوروبەری. دەورێکی بەرچاوی گێڕاوە لە ڕێکخستن و هاندانی خەڵک بۆ ڕاپەڕینی ١٩٩١ بە تایبەت لەشاری هەولێر و ئۆردوگاکانی خەبات و جدیدە. ئەندامێکی چالاکی بزوتنەوەی جووتیاران بووە لە ناوچەی پشدەر لە ساڵەکانی ١٩٩٣ تا ناوەڕاستی ١٩٩٥. لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٥ کۆچ دەکات بۆ دەرەوەی وڵات و لە دانیمارك نیشتەجێ دەبێ. دواتر لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکوان ڕێکخراوی “چاودێری کوردۆساید – چاك” دادەمەزرێنن. ئەم ڕێکخراوە کاری دەکرد بۆ بەجینۆساید ناساندنی کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال و بە دادگا گەیاندنی بەشداربووان لە پرۆسەی ئەنفال. لە ساڵی “٢٠١٦ ” یەکێک دەبێت لە دەستەی دامەزرێنەرانی بەرەی خەڵك” لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان دژبە دەسەڵاتە گەندەڵەکەی. یەکێك بووە لە کەسایەتییە هەرە دیار و چالاکەکانی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ڕەخنەگرێکی سیاسی و نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی بووە و تاکۆتا ڕۆژی ژیانی لەبەرەی خەڵکی ستەملێکراودا بوو دژ بە نا دادپەروەری زوڵم وستەمی دەسەڵاتداران لە کوردستان . مستۆ لە ٧/٥/٢٠٢٠ بەهۆی تووشبونی بە نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی دانیمارك بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دوو تێبینی:
یەک: ئەم شیعرە لە گۆڤاری ڕابەر ژمارە ٩ ی ساڵی ١٩٩٠ لەلاپەڕە ٤٤ و ٤٥ بڵاو بۆتەوە. هەورەها لەلایەن هونەرمەند زاهیر جەلال کراوەتە سروود و تۆمار و بڵاوکراوەتەوە.
دوو: ئەم ژیاننامەیەی هێمای شاعیر لەلایەن هاوڕێ گۆران عەبدوڵا بەڕێوەبەری سایتی دەنگەکانەوە بەدەستم گەیشتووە.

دوا قسە
لەکۆتایی ئەم کورتە نووسینەمدا؛ لە دڵەوە حەزم کرد و پێمخۆشە بەم بەشدارییەم بە مستۆ بڵێم هاوڕێ تۆ تەنیا نیت و هەرگیزیش تەنیا نەبوویتە. وەکچۆن پێشتریش لە گەڵتا بووین، ئیستاش تا مابین لەگەڵ تۆ و هەرکەسێکی ترداین کە ئامانجی ڕزگاری ئینسانییەتە لە ستەم و کۆیلەتی سەرمایەداری. لەگەڵ هەر کەسێکی خەباتکارداین کە تێدەکۆشێت لەپێناو لەگۆڕنانی بۆرژاوازی. لەگەڵ هەر تێکۆشەرێکین کە شەو وڕۆژی هەوڵدانە لەپێناو ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
سڵاو لە مێژووی جوانی مستۆ
سڵاو لە ئومێد و خەون و خۆزگەکانی مستۆ
سڵاو لە گیانفیدایی مستۆ.

نووسینی : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
حوزەیرانی ٢٠٢٣




قەیران و جیابوونەوە لە کۆمەڵە.. مەنسور حیکمەت

وتارێک لە ئەنجومەنی مارکسی لەندەن

وەرگێڕانی: کاوە عومەر
٢٤یمارسی ٢٠٠١
دەقەکە لە کاسێتی وتارەکە وەرگیراوە

هاوڕێیان!

گفتوگۆی ئەمڕۆ لەسەر کۆمەڵە و جیابوونەوەیەکە کە لەودا ڕویداوە. من دەمەوێت ئەم باسە بنەمایەک بێت، لانیکەم بۆ خۆم، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو باسەی کە لێرەدا دەیکەین و ئەو پاش وپێشەی کە پێدەچێت لە قسەکانی داهاتوودا ڕووبدات، بابەتێک بنووسم لەسەر تەواوی ڕوداوەکەی کۆمەڵە و شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ باڵە جیاوازەکان، پرسی جیابوونەوە خۆی، سروشتی لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی هەریەکێک لەو کوتلانە و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەبێت چی بکات؟ زۆرێک لە ئێوە کە لێرە دانیشتوون بۆچوونی زیاترتان هەیە لەسەر ئەو پرسە، بۆیە هەوڵدەدەین ببێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی هەمووان دەرفەتیان هەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە.

بە تایبەتی باس لە سێ لایەنی کێشەکە دەکەم. یەکەم: ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم دیاردەیە، واتە کۆمەڵە و جیابوونەوە. دەگەڕێمەوە سەر ئەم مانایە و باسی مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەم. بۆچی ئەو دیاردەیەی کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەبوو بە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ئەم تێکەڵە هێزانە لێی هاتەدەرەوە، بۆ هاتنە دەرەوە و ئەم جیابوونەوەی کۆتایی دەکەوێتە کۆێی ئەو پرۆسەیە ؟ دووەم: دەمەوێت سەرنجێک لەسەر دوو فراکسیۆنی کۆمەڵەو ماهیەتی سیاسی و ڕێبازەکەیان بدەم. و لە کۆتاییدا بۆچوونی خۆم سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەریەکێک لەمانە ڕوون دەکەمەوە کە پێموایە دەبێ بنەمای سیاسەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بێت.

جیابوونەوەی ڕەوتی عەبدوڵڵا موهتەدی، عومەر ئیلخانیزادە، محەمەد شافیعی، فاروق بابامیری و چەند کەسێکی دیکە لە کۆمەڵە ڕوداوێکی چاوەڕوان نەکراو نییە. بە هیچ شێوەیەک شتێکی نوێ نییە و ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانێکی سیاسی دیاریکراو. ئەمە ئەو هێزەیە کە لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە هەبووە. ئەمە ئەو هێزەیە کە بەشداری لە دروستکردنی کۆمەڵەدا کردووە. ئەمە ئەو هێزەیە کە بە درێژایی مێژووی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵیدا بووە و ئەگەر ئەمڕۆش ببینین وەک کۆمەڵە بەش بەش و جیاواز جیا دەبێتەوە و خۆی بە کۆمەڵە ناودەبات، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار هەلومەرجەکان لە ڕووی مێژوویی و لەڕووی سیاسییەوە ڕەخساوەکە دەتوانێت ئەم شان وشکۆ بە خۆی بدات. تا ئەمڕۆش ئەم بزووتنەوەیە نەیتوانیبوو ڕێکخراوێک دروست بکات، چ جای ئەوەی بگاتە ئەوەی بە ناوی کۆمەڵەوە بیکات. بۆ ئەوەی هەڵە نەکەین، لەم باسەدا، بزووتنەوەی ئیلخانیزادە-موهتەدی بە “ڕێکخراوی زەحمەتکێشان” ناودەبەین و بزووتنەوەی ئیبراهیم عەلیزادەش بە “کۆمەڵە” ناودەبەین. بۆئەوەی جیایان بکەنەوە و ناچار نەبن ناوی کارەکتەرەکانیان بڵێین. لە ئەنجامدا ئەو ڕێکخراوی زەحمەتکێشانەی کە ئەمڕۆ دروست بووە، لەسەر بنەمای داتایەکی کۆنی سیاسی لە کوردستان دامەزراوە، لەسەر بنەمای داتایەکی سیاسی کۆن لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی پێشوو و کۆمەڵەی پێشوو. ئەوەی نوێیە ئەو هەلومەرجە مێژووییانەیە کە ڕێگەی دا ئەم ڕێکخراوە بەم ئاڵایە و لەلایەن ئەم هێزە بۆ یەکەمجار دروست ببێت. هێزەکەی کۆنە و لە دیمەنەکەدا ئامادە بووە. ئەو جەریانەی کە دەمێنێتەوە بە هەمان شێوە ڕاستەقینە. کوملەی ئێستا دیاردەیەک نییە کە بەرهەمی گۆڕانکاری بێت لەناو خۆیدا. بەڵکو بە جۆرێک ئەمانەش لەسەر بنەمای مێژووی سیاسی هەبووی بیست ساڵی ڕابردوومان سەریان هەڵداوە، ئاماژە بە وەرچەرخان یان پچڕان لە هیچ شتێک ناکەن. ئەمەش دیاردەیەکە کە لەسەر خۆی وەستاوە. بۆیە دەمەوێت بەدواداچوون بۆ ئەم مێژووە بکەم و بڵێم چۆن لە ناخی ئەم ڕوداوە دێنە دەرەوە، جێگایان چییە، تواناکانیان چین و داهاتوویان چییە.
١- جیابوونەوەی مەیلی کۆمۆنیزمی کرێکاری
پرۆسەی پێکهاتن و دیاریکردنی ڕێکخستنی مەیلە جیاوازەکان لە ناوکۆمەڵەو حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا
ئەوڕوداوە مەزنەی کە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ڕوویدا، جیابوونەوەی ئێمە بوو. جیابوونەوەی ئێمە سەرەتای ئەم هەموو پرۆسەیە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەگەر ئێمە جیا نەبووینایەتەوە، ئەم پرۆسەیە بە شێوازی دیکە ڕووی نەدەدا. ئەو باسە سەرەکییەی کە ئێمە لەو کاتە لەو حیزبەدا کردمان، ئەوەیە کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حزبی ڕووبەڕوو بوونەوەی مەیلە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانە و ئێمەش ناوی ئەو مەیلانەمان ناوە. گوتمان ڕەوتێکی ناسیۆنالیستی کورد هەیە. دەمانتوانی ئەم پرۆسەیە و ئەدای لە ڕێکخراوەکەدا نیشان بدەین کە ئێمە لە رابەرایەتیدا بووین. زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ لەم کۆبونەوەیەدان، و پۆستی سەرەکییان لەو ڕێکخراوەدا هەبووە و لە سڕابەرایەتییەکەیدا بوون، دەتوانن نیشان بدەن کە مەیلی ناسیۆنالیستی کورد چۆن و لە چ ئەرکێکدا خۆی دەرخستووە. مەیلی ناسیۆنالیستی کورد بۆ دژایەتیکردنی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەقەد خودی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنە و تەنانەت کۆنترە. ڕەوتی ناسیۆنالیستی کورد کە بە دوای ئۆتۆنۆمیدا دەگەڕێت و هیچ پەیوەندییەکی بە سۆسیالیزمەوە نییە و مەسەلەکەش تەنیا ئۆتۆنۆمییە لە کوردستان، لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. ئەو مەیلەی ناسیۆنالیستی کورد بۆ نەچوونە ناو حیزبی دێموکراتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە حیزبی دێموکرات ئۆتۆنۆمی خوازە، لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. مەیلی ژەهرپژێنی دژ بە خودی چەپ و ئەنجامدانی تیرۆری کەسایەتی و تیرۆری سیاسی و فیکری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. ئەمڕەورتە بوونی هەبوو. لە ڕۆژی خۆیدا هەوڵیدا ڕێگری لە دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات. وە لەڕۆژی خۆیدا شکستی هێنا. وە ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ و بۆ یەکەمجار دەرفەتێک بۆ گروپێکی بچووک هەیە کە ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی ئەو بزووتنەوە سیاسییە لە ئەستۆ بگرن کە لەم بیست ساڵەدا لە ساتەوەختە جیاوازەکاندا شکستی هێناوە. ئەوەی کە کەسایەتییەکانی ئەم بزووتنەوەیە، بۆ نموونە عەبدوڵڵا موهتەدی، سەر بەو بزووتنەوە ناسیۆنالیستییە نەبوون، بە بڕوای من سەیر نییە. مرۆڤەکان ڕێگاکانیان دەگۆڕن و چەندین هەڵبژاردن دەکەن. مێژووی چەپ پڕە لەو کەسایەتیانەی کە بە گوتەی ئینگلیزەکان لە هۆڵەکەیان پەڕینەوە و لەڕیزاکانی ئەم حزبەوەپەیوەندییان بە ڕیزەکانی حزبێکی ترەوە کرد. لە حزبی کرێکارانی بەریتانیادا کەسانێکی زۆر هەن کە هەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بوون. پیتەر ماندێلسۆن کە سەرکردەی ڕۆشنبیری پارتی کرێکارانی نوێ، “نیو لەیبر” و دروستکەری پارتی کرێکاران، ئەندامی ڕێکخراوی لاوانی کۆمۆنیست و ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بووە. چەندینخەزنەداریان ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بوون، ئەگەر هەڵە نەبم جاک سترۆ، وەزیری ناوخۆی ئێستا، ئەندامی حزبی کۆمنیستی بەریتانیا بووە. لە مێژووی چەپدا زۆر کەس هەن کە دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە کۆمۆنیزم هیچ سوودێکی نییە و دەچن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی وڵاتەکەی خۆیان. ئەگەر سەیری لیستی پارتە سۆسیال دیموکراتەکان بکەیت بۆت دەردەکەوێت کە پڕە لە کەسایەتییە کۆمۆنیستەکانی پێشوو. هێڵ گۆڕینی تاکێک پێویستی بە ڕوونکردنەوەیەکی زۆر نییە، هەرچەندە من ڕوونی دەکەمەوە، هەرچەندە هیچ شتێکیش ناگۆڕێت، نە لەماهیەتی ئەو ڕێکخراوەی کە دروست بووە. ئەو ڕێکخراوەی ئێستا دروست بووە، ڕێکخراوی زەحمەتکێشان، پلاتفۆرمەکەی باشترین ناسینەرێتی. ئەم ڕێکخراوە چی دەوێت؟ دەڵێت ئۆتۆنۆمی. دەڵێت فیدراڵیزم. دەڵێ، هەڵەیەکی مێژوویی گەورە بوو کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دروست بوو. نەدەبوو دروست بوایە. دەڵێت کۆمۆنیزمی کرێکاری کۆمەڵەی لەناوبرد، مێژووی کۆمەڵەی لەناوبرد. ئەم پلاتفۆرمە حزبێکی نەفرەت و کینەیە لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاری. ئەم پلاتفۆرمە پێشتر بوونی هەبوو. پێش دروستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوونی هەبووە، پێش جیابوونەوەمان بوونی هەبووە. پرسیار ئەوەیە، بۆچی دیاردەیەکی لەو شێوەیە دەرفەتی ئەوەی هەیە ببێتە گروپ؟ ئایا گروپێکی لەو جۆرە توانای گەشەکردنی هەیە یان نا؟ وە لە کۆمەڵگای کوردستاندا چ پێگەیەک دەدۆزێتەوە؟
بە بڕوای من حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە سەردەمی هاوچەرخدا یەکێک لە دیاردە سیاسییە هەرە گرنگەکانی چەپ بووە. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە هۆکاری بابەتی و ئاشکرا دوچاری جیا بوونەوە بووەوە. بەو هۆکارانەی کە کەسایەتیەکانی ئێمە بچووکترین کاریگەرییان لەسەر نەبووە. ئەوەی کە من کەسێکی باش بووم، فڵان کەسی خراپ بوو، چ کەسێک ئارامی هە بوو و چکەسێک بێ ئارام بووە، چ کەسێک هەموو شتێکی بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزیەوە دەکرد و بۆ نموونە فارسەکان بەبێ دڵسۆزی و بێ ڕاستگۆیی چوونەتە ناو ئەم پرۆسەیە، هیچیان ڕۆڵێکیان نەبوو. ئەوەی ڕوویدا هەمان بەڵایە کە دەکرێت بەسەر حزبی کۆمۆنیستی فلیپین و حزبی کۆمۆنیستی مالیزیا و حزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا و حزبی کۆمۆنیستی فەرەنسی بێت. مرۆڤەکان دوای ماوەیەک لەژێر کاریگەری هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و بابەتیدا، هێڵەکانیان لێک جیا دەبنەوە. ئەو ڕووداوانەی بەسەر حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا هات، بەس بوو بۆ داخستنی پێنج شەش ڕێکخراوی چەپی تەقلیدی. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حیزبێکە کە لەپێش ٣٠ی خوردادی ١٣٦٠وە پێشینەی بناغەی بیرکردنەوەکانی دەستەبەر دەبوو. لەو خاڵەی کە کودەتا و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی دەست پێدەکات و کۆماری ئیسلامی شمشێر دەبەستێ، لەسێدارەدانی بەرفراوان دەست پێدەکات و سەرۆک کۆمارەکەیان لە پۆستەکەی لادەبەن و شەپۆلی سەرکوتکردنێک کە دەیزانین دەست پێدەکات و چەپ تەفرو تونا دەبێت. باسە فیکرییەکانی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە دڵی وتووێژە دژی پۆپۆلیستییەکاندا دەستی پێکردبوو، کۆکرابووەوە و بەرنامەکەی بەدەست هاتبوو. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پڕۆسەی پێکهاتنی کەوتە دوای یەکێک لە خوێناویترین سەرکوتەکانی سەدەی بیستەم. ئەم وشانە مانایان هەیە. بەڕاستی ئەو ڕووداوەی لە ٣٠ی خوردادی ١٣٦٠ دەستی پێکرد، یەکێک بوو لە خوێناویترین سەرکوتی سیاسی سەدەی بیستەم. دەزانم لە شەڕی ئێران و عێراق یەک ملیۆن کەس کوژراون، یەک ملیۆن کەس لە ڕواندا کوژراون. بەڵام سەرکوتی سیاسی کاتێک حکومەتێک چەک هەڵدەگرێت و هاوڵاتیانی خۆی دەکوژێت بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی و ڕێکخستنیانەوە، دەگمەنە. پێویستە سەدو بیست سی هەزار کەس بگرن و بکوژن و خەڵکی زیاتر زیندانی بکەن و سڕینەوەی پانتایی هەموو دەرکەوتنێکی ناڕەزایەتی سیاسی بۆ ماوەیەک. بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە زینداندا ڕەتیدەکەنەوە بڵێن “من موسڵمانم” یەکسەر لە سێدارە بدەن. ئەمە یەکێک بوو لە گەورەترین ڕووداوەکان. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دوای ئەم پرۆسەیە پێک هات. وە بە جۆرێک لە وەڵامی ئەم دۆخەدا دروست بووە. بوو بە ئاڵای یەکگرتوویی ئەوانەی ئەو ئەزموونە خوێناوییەیان لە پشتەوە بوو. ئەگەر ئەو حیزبە دروست نەکرابا بەڕای من ئەو پانتاییەی ئەمڕۆ کاری لەسەر دەکەین زۆر تاریک دەبوو. هەر بە پێچەوانەی ئاڕاستەی کۆمەڵگا کە بۆ لێدان و کوشتنی چەپەکان بوو، بەشێک لە کۆمۆنیستەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و گوتیان ئێمە دەمانەوێت حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێکبهێنین، ئەوانیش پێکیان هێنا. وە جێگای سەرنجە کە لە ماوەی یەک دوو ساڵدا ئەو فەزایەی کە دژی چالاکیی کۆمۆنیست بوو، کردە وێنەی خۆیان. ئەو ڕۆژەی کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ویستی پێک بێت، نەماندەزانی ئەو کەسەی لە شارەوە هاتە ئۆردوگاکە بەکرێگیراوی ڕژێمە یان قارەمانی شۆڕشێکە؟ ئێمە نەماندەزانی کێ ئالودەیە و وچکەسێک ئالودە نییە، کێ پۆلیسە و کێ نییە، کێ تۆبەکارە و کێ نییە؟ ئێمە نەمانوێرا لە شار بە کەس بڵێین بڕۆ بەدەم قەول و قەراری کەسێکی ترەوە. لە ماوەی دوو ساڵدا حزبی کۆمۆنیست ئەو ڕێکخراوانەی ئاوەدان کردبووەوە و متمانەی بۆ گەڕاندەوە و دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی و بەرنامەی ڕادیۆیی لە سەرانسەری وڵاتدا پەخش کرد و ڕابەرایەتی ڕاگەیاند. قەوارەیەکی ڕاگەیاندبوو کە بوو بە خاڵی هیوا بۆ زۆرێک لە زیندانیەکان. بە یەکتریان دەگوت حیزبێک دروست بووە. لەبری ئەو وداڕوخانەی کە بوو، ئەم ڕوداوە واقیعێکی سیاسی گەشەسەندەوەو بەجێهێشت.

هەوڵ و دابەشکارییەکانی وەها حیزبێک ناتوانرێت بە “فڵان ڕاستگۆ بوو” و “فڵان کەس نەبوو” و “فڵان کەس ئێمەی بەرزکردەوە بۆ سەر پلیکانە” ڕوون بکرێتەوە. ئەمە تەنانەت بە وتنی کەسێک زۆر ناسیۆنالیست بووە، ڕوون ناکرێتەوە. پێویستە بزانرێت چی ڕوویدا کە حزبێکی لەڕادەبەدەر یەکگرتوو و لەڕادەبەدەر هاوذڵ لە ساڵانی ١٣٦٣ و ١٣٦٤ و ١٣٦٥دا بگۆڕێت بۆ ئەو ڕەوتەی کە ئەمڕۆ دەیبینم و چەند لقی سەرەکی لێ دەردەچێت؟

بەڕای من یەکەمین کێشە ئەوە بوو کە تا ئەوکاتەی حیزب دروست نەبوو، خودی پێکهێنانی حیزب ئەو ئایدیاڵە بوو کە ئەم بزووتنەوەیە بەرەو پێشەوە دەبات. کە حیزب دروست بوو، بوو بە ئەجێندای حیزب و کێشەکانی. ئێمە چی دەکەین؟ ئەم حیزبە چی بکات؟ لێرەوە بوو کە ئەو ئەجێندا جیاوازانەی کە هەریەکەمان لە ڕووی سیاسیەوە هەمانبوو دەستیان کرد بە دەرکەوتن. هەریەکێک لە ئێمە کە ڕۆڵمان هەبووە لە دروستکردنی ئەو ڕێکخراوانەدا بیرۆکەیەکمان سەبارەت بە کۆمۆنیزم هەبوو، چالاکیی سیاسی، چالاکیی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیزم چییە؟ ناوەڕۆکی چالاکیی کۆمۆنیستی چییە؟ ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ کۆنگرەی یەکیەتیی خەباتکارانی کۆمۆنیست، واتە تاکە کۆنگرەی یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست، بۆچوونێک دروست بکە، کارنامەکەی شتێکە لەسەر چۆنیەتی کارکردنی کۆمۆنیستەکان؟ نەک ئەوەی پلانیان چییە و بیروباوەڕیان چییە؟ پێمان وابوو چاکمان کردوون. پرسیارەکە ئەوە بوو، کاری کۆمۆنیستی چییە؟ کۆنگرەیەکی تایبەت بوو بە کاری کۆمۆنیستی. دەمەوێت بڵێم کەسانێک بۆچوونێکیان هەبوو کە سبەی کە حزبی کۆمۆنیستی ئێران دروست دەبێت، ئەم حیزبە چۆن کار بکات. ساڵێک یان دوو ساڵیان پێچوو تا ئەم بیرۆکانە خۆیان نیشان بدەن. کەواتە مەبەستمان لە پێکهێنانی ئەم حیزبە چی بوو؟ حیزب دروست بوو، ڕادیۆی هەیە، ئیمکاناتی هەیە، هێزی چەکداری هەیە، بووەتە جەمسەرێک کە دەتوانێت هیوا بە خەڵک ببەخشێت و ئەوانیش بۆی ڕادەکێشرێن. ئێستا پێویستە چی بکرێت؟
بۆ بەشێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، وەڵامەکە بوو بە بنبەستێک. ئەو بنبەستەی کە بە هۆی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە بڕوای من کۆتایی ئاسۆی گەڕانەوەی چەکدارانە بۆ شار لە کوردستانی ئێران بوو. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵە بە مانای فراوانی وشەکە لە سەردەمی شۆڕشدا دروست بوون. زۆرێکیانم لەبیرە، لە کاتی وتنی ئەم ڕستەیەدا ڕووخساریانم لەبیرە، “پێیان گوتین دەڕێنە چیاکان دەگەڕێینەوە، شارەکان دەگرین، جارێک ڕوویدا و دووبارە دەبێتەوە. دوبارە نەبوویەوە.” گوتیان دەبێ چاوەڕێ بین تا شۆڕشی دیموکراسی و ئێستا یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست هاتوە و دەڵێت پێویستە لەسەر ئەم شاخانە دابنیشین تا شۆڕشی سۆسیالیستی. واتە شۆڕشی سۆسیالیستی و بەرنامەی حیزب گۆڕابوو بۆ ڤاکسینێک کە دەتوانیت بیدەیت بە خەڵک بۆ ئەوەی لەسەر گۆڕەپانەکە بمێنێتەوە. ئەگەر نامەکەی عەبدوڵڵا موهتەدی بۆ من بخوێنیتەوە کە دەڵێت بۆچی حیزب دروست ناکەن و تیایدا ڕەخنەی لە بۆچوونەکانی من گرتووە سەبارەت بە پێکهێنانی حیزب – نامەیەک کە پێش پێکهێنانی حیزب و لە کۆتایی بوونی ئەو حیزبە نووسراوە ناوچە ئازادەکان و بەناوی نامەی شیرکۆوە ناسرابوو – سەرج بدە، دەڵێت، ئەگەر ئەمە نەکەین، لەناو دەچین. دەبێت بەرەو پێشەوە بچین. ئێمە ناتوانین بژین و دەبێت حیزب پێکبهێنین. سەعید یەزدیان لە شارەوە هاتبوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موهتەدی، دەیزانی کەش و هەوا چییە. ئەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئێمە حیزب پێکبهێنین و ئەم قسە ئیکۆنۆمیستیانەی مەنسوور حیکمەت کە دەڵێ هەندێک لە کرێکاران لەگەڵمان بێن یان ڕابەرەە کردەییەکانی کرێکاران هەندێک جار لەگەڵمان بن، بەربەستێکە لەبەردەم حیزبدا. لەبەردەم ئەو باسەی ڕابەرە پراکتیکییەکان دانیشتمەوە. بەو هیوایەی چینی کرێکار بگەیەنینە بخەینە دەستوری حیزب، و منیش پرسی کادرم هێنایە ئاراوە تا بتوانین ئەم حیزبە پێکبهێنین، بەڵام حیزب کۆی هەموو ئەو کەسانە نییە کە لەم شاخانەدا دەژین. با بڵێین ئەم حیزبە کۆمەڵێک کادرن کە پلانی کارکردنی کۆمۆنیستیان هەیە و دەیانەوێت جێبەجێی بکەن. مشتومڕەکە لەوێوە دەستی پێکرد. کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چەترێکە کە لە کەشوهەوای زریاناویدا دێینە ژێرییەوە یان پلانێکە بۆ کاری سیاسی. لەو ڕێکخراوانەدا هەموو جۆرە مرۆڤێک هەبوون. ڕەوتێک هەبوو کە دەیگوت نابێت حزبی کۆمۆنیست دروست بکرێت.

با ئەزموونێکتان بۆ باس بکەین. لە سێیەمین کۆنگرەی کۆمەڵەسێ میوان بوون. عزالدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی و من. نۆرەی قسەکردنیان بە هەریەکێکمان دا. عەبدوڵڵا موهتەدیش قسەی کرد. چووم بۆ پەسەندکردنی بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. ئێمە ڕەشنووسەکەمان نووسی. من چووبووم هەوڵ بدەم تا کۆمەڵە لەگەڵ یەکێتی کۆمۆنیستەکاندا حیزب لەسەر ئەم هێڵەپێکبهێنن. بەرگریم لە پێکهێنانی حیزب کرد. عەبدوڵڵا موهتەدیش لەو کاتەدا ئەم کارەی کردووە. بەڵام دوو میوانەکەی تر چاویان ئەم پرۆسەیەی نەدەبینی. دوو میوانەکەی تر بە درێژایی ژیانیان بەم شێوەیە بوون. وتیان چی دەکەیت؟ ئێوەی کورد هەموو شتێکتان بەگوێرەی ئیخلاس داناوە و دیار نییە ئەو فارسانە کێن؟ کەس نییە. باشە ئەگەر هەموو کەسێک هەموو بوونی سیاسی خۆی بەجێبهێڵێت و بە جانتایەکەوە بچێتە کوردستان، کەس لەوێ نامێنێت. ئەگەر دوو ساڵ چاوەڕێی بکردایە، دەیبینی ئەوانەی کە کەس نین و بە کراسێکەوە هاتوونەتە کوردستان، هەموو ڕێکخراوەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و ڕۆیشتوون. کەواتە دەبێ کەسێک هەبووبێت. ڕەنگە مێژووی شتە ماددییە زیاترەکان جیا بێت لە بیست کەس یان زیاتر لە چادرێکدا. بە هەر حاڵ ئەم ئارگیومێنتە کە ئەمانە کەس نین، بۆچی ئەمە دەکەن، سەربەخۆیی خۆت لەدەست دەدەیت و ئەمە ناکەیت، قسەی عز الدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی لەو کاتەوە و پێش و دوای ئەوە بوو. بزووتنەوەی تۆبەکارانی کۆمەڵە، ئەوانەی کە گیراون و لەسەروی ئەمانەوە مەعروف کیلانە بوو، دەیانگوت نابێت ئەو حیزبە پێکبهێنرێت. هێڵی حزبی دروست مەکەن، حیزب خیانەت لەخەڵکی کورد و خیانەتێکە لە کومەڵە کە بەقەد سپای پاسداران کۆنە. هێندەی عەز الدین حوسێنی کۆنە، بەقەد جەلال تاڵەبانی کۆنە. وە هەموویان قسەیان دەکرد. ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ و نیو، دوو میوان و خانەخوێیەک پێکەوە ڕۆیشتوون، ئەوان لە یەک لا وەستاون و تەنها ئێمە بەرگری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین. بێگومان دواتر دەگەڕێمەوە بۆ ڕەوتی کۆمەڵە. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆتە ئەزموونێک کە ئێمە بەرگریمان لە دروستبوونی کردووە. ئێمە بەرگریمان لە ڕەسەنایەتییەکەی کرد. عەبدوڵڵا موهتەدی خۆی ئەمڕۆ چووە سەر پێگەی عزعەدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی و مەعروف کیلانێ و دەڵێت نەدەبوو ئەو حزبە دروست بکرایە. من لێرەدا مەبەستم لایەنی تۆبەکاری مەعروف کیلانە نیە. مەبەستم لەهەڵوێستەکەی ئەوە. گرنگ نییە ئەمەی وتووە یان لەبەر ئەوەی ئەمەی وتووە بڕیاری هاوکاریکردنی داوە. بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەم هێڵە لەدەرەوەی ئێمە و لە شاردا بوونی هەبووە. لە لادێدا لەسەر دیواردەیانووسی مەنسوور بەڵایە. یەکەیەکی سەربازی نزیک وەک زۆررۆ دەگوترا لە کۆمەڵەدا هەیە کە هەرگیز پێکهێنانی ئەو حیزبەیان قبوڵ نەدەکرد. ئێمە دەمانگوت ژن دەبێت سەرپۆشەکەی لاببات، دەیانگوت هەندێ پێشمەرگەی ئەم یەکەیە قبوڵی ناکەن. ئەگەر لە هەر پێشمەرگەیەک بپرسیت ڕازیت ئەڵێ بەڵێ. بەڵام یەکەیەکی بێناو هەبوو کە بەدەوری خۆیدا دەسوڕایەوە، حیزبی قبوڵ نەدەکرد، یەکسانی ژن و پیاوی قبوڵ نەدەکرد، چەکدارکردنی ژنی قبوڵ نەدەکرد، بانگەشەی دژ بە ئایین قبوڵ نەدەکرد، ئارگومێنتەکەی مارکسی قبوڵ نەدەکرد. ئەمانە بوونیان هەبووە. دواتر بێگومان کۆمەڵە دەنگی بە پێکهێنانی ئەو حیزبە دا. چەند کەسێکیش بە نەرێنی دەنگیان دا. ئەوان نەیانویستووە دروست بێت. لە ئەنجامدا ئەوەی دەیبینین ڕەوتێکە کە لە ڕوانگەی ناسیۆنالیزمی کوردییەوە دژی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو. حیزبی دیموکرات یەکێک لەو هێزانە بوو کە نەیدەویست ئەم حیزبە دروست بێت. با چەند وشەیەک لەسەر ئەو سەردەمە بڵێین. لەو کاتەدا حیزبی دێموکرات لە شورای میللی مقاومەتدا بوو. بەرگرییەکانی بوونی ئەو لە حیزبدا بە مەیلی ناسیۆنالیستی لەبیرمە. ئەوان دەیانگوت دێموکراتەکان لەگەڵ شورای نیشتمانی بەرگریدان ڕۆیشتوون، ئێمەش لەگەڵ حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیدا ڕۆشتووین.
کاتێک حیزب دروست بوو، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی حیزب، وتارێکی بۆ هەمووان پێشکەش کرد کە هیچ شتێکی گرنگ ڕووی نەداوە. دەبینیت من سکرتێری گشتی حیزبم، دەبینیت کۆمەڵە زۆربەی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانە پێکدەهێنێت. ئەو وەڵامی ڕەشبینییەکی دەدایەوە. وەڵامی هێرشێکی ناسیۆنالیستی دەدایەوە لە دڵیدا کە هەستی بە متمانەیەکی زۆر نەدەکرد. پێی وا نەبوو بەرگەی بگرێت. ناچار بوو بڵێت سەیرکە هیچ شتێک نەگۆڕاوە. ئەم بزووتنەوەی ناسیۆنالیستییە لەو سەردەمەدا بوونی هەبووە و لەگەڵ پێکهێنانی حیزبدا پەیوەندی بە حیزبەوە کردووە. یەک دوو کەسیان ڕۆیشتن و بوون بە ڕێبەری حیزبی دێموکرات. ئەگەر عەبدوڵڵا موهتەدی لەو کاتەدا ئەم کارەی بکردایە، یەکەمین ڕێبەری حیزبی دێموکرات بوو. یەکێک لە هێڵە تەبلیغییەکانی حیزبی دێموکرات لەدژی حیزبی کۆمۆنیست و کۆمەڵە بەڕێکەوت ئەم هێڵە بوو. هەموو حیزب و گروپەکانی چەپ لە ئێران دەیانگوت نابێت ئەم حیزبە دروست ببێت، لاوازە، دروستکراوە و هتد. وەک وتم هەندێک کەس دەیانویست حیزب ڕێکخستنەکانی خۆیان بهێڵێتەوە. ئەگەر ئاهەنگمان نەبوایە، ئەوا بەرەوڕووی هێرشی سوپا و ئەوەی پێی دەوترێت “زوڕە زوڕی تۆبەکارەکان”دا زیانیان بەردەکەوت. ئەوان پێیان وابوو ئێمە لەگەڵ حزبدا دەبینە خاوەنی سەرێکی گەورەتر ، کە دەتوانێت بە ڕۆحیەت و متمانە بەخۆبوونەوە تێیدابمێنێتەوە و چالاکی بکات. ئەوان حیزبیان بۆ کاری ڕێکخستن دەویست. ڕێکخستنەکەی لەسەر بنەمای نەبوونی ستراتیژی چینایەتی دامەزراوە. لە دڵی ئاڵوگۆڕەکاندا ئارام دەگرێت تا گۆڕانکارییەکانی دواتر چاوەڕێی پەرەسەندنی داهاتوو دەکات بۆ ئەوەی لەم کۆگایە دەریبهێنێت. ڕێکخستنەکە ئەوە بوو: با بەرەنگاری ببینەوە، هێز لەدەست نەدەین، پارە لەدەست نەدەین، ناوچە لەدەست نەدەین، ڕووخسار لەدەست نەدەین، باهەبین، ئەوانی تریش هەن. ئاخر کۆماری ئیسلامی ئەبەدی نییە. ئێمە دەمێنینەوە تا کرانەوەیەک دروست دەبێت. و لە کۆتاییدا هێڵێک هاتە ئاراوە کە کۆمۆنیزمی بۆ چالاکیی کۆمۆنیستی دەویست. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری درێژکراوەی ئەم هێڵەیە. کتێبێکی زۆر باش له باره ی ئه م بابه ته کتێبێکه به ناوی “سه باره ت به چالاکیی حیزب له کوردستان – به ڵگه نامه کانی باسە نێوخۆیییه کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” که له لایه ن ناوه ندی کۆمۆنیزمی کرێکاره وه چاپکراوه ، که سەر به هه مان قۆناغه . دڵنیابە هەوڵی خوێندنەوەی بدە. ئەو هەموو پرۆسەکە ڕوون دەکاتەوە کە من بە وردی وتم، مەیلی چی بووە، بیری لە چی دەکردەوە و بۆچی هاتۆتە ئێرە.

دوای پێکهێنانی حیزب و بەناو مانگی هەنگوینی، لێکترازانی ئەم مەیلانە دەستی پێکرد. ماوەیەک وەک حیزب بە گشتی قسەمان کرد. هەر گوتارێکم لە کۆنگرەدا پێشکەش دەکرد، دەمگوت “ئەمە بۆچوونی ئێمەیە”، “حیزب ئەمە دەڵێت”، “مەکتەبی سیاسی ئەمە دەڵێت”، “بەباوەڕی ئێمە…”، “هێڵەکەمان دەڵێت…” و هتد لەسەر. ئەم دۆخە تا باسەکانی کۆنگرەی دووهەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هەر وەک خۆیەتی . ئه گەر به وردی سه یر بکه یت ئه م جیاوازییه له باسه کانی کۆنگره ی دووه می حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ده بینیت. بەڵام هێشتا، من وەک نوێنەری ڕای گشتی “زۆرینە” لەوێ بەشداریم کرد. ئەگەر ئەمە وا نەبووایە. پێش ئەوەی بچینە کۆنگرە، لە مەکتەبی سیاسی گوتم ئەم دۆخە بۆ ئێمە ناپایەدارە. شتێکم هەیە بیڵێم. حیزب بچێت کار لەسەر هێڵێکی تر بکات. من درێژەدان بەو دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکەم و نەکردنی هیچ شتێک، و ئەو پاسیڤیەت و نەبوونی هێڵەی کە هەمانە و تەنها سەیری ڕێکخراوەکان دەکەین. وشەیەکم هەیە کە دواتر قسەکانمان بوونە ئەوەی ئێوە دەیبینن. وتیان باشە وەرە پێم بڵێ. بەڵام بە نەریتی ئەو سەردەمە هەموومان هاوڕێ بووین و ئەم قسانەم بە ناوی قسەی هەمووانەوە گوتم. بێگومان هەمووان خۆکارانە قبوڵیان کرد و هەمووان بوون بە کۆمۆنیستێکی کرێکاری. بەڵام لە واقیعدا ئەم کەلێنانە دەست دەکەن بە کرانەوە.
ئاراستەیەکی بنچینەیی پرسەکە بریتییە لە ئاراستەکردن بەرەو چینی کرێکار و کۆمۆنیزم. کۆمۆنیزم و چینی کرێکار ئەو کۆڵانەن کە هێڵی ئێمەیان جیاکردەوە. ئێمە دەمانگوت: “دەمانەوێت کاری کۆمۆنیستی بکەین”، “دەمانەوێت لەگەڵ چینی کرێکار کار بکەین”، “کرێکاران لە شارن”، “بۆیە بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەیەکی شارستانییە” و هتد. و ئەمەش دژایەتی بوو لەگەڵ بۆچوونە زاڵەکاندا. بۆ نموونە لەگەڵ تێڕوانینەکانی شێوازی کارکردنی کۆمەڵەدا دەکەووتەدژایەتیەوە. لەگەڵ شێوازی بیرکردنەوەی هەڵوەشێنەرەوە و شکستخوازانەیە کدا کە دەیانگوت قۆناغەکە قۆناغی پوکانەوەیە و دەبێبیرێکیتر بیربکەینەوە. کەوتنە ناکۆکی وردە وردە زیاتر دەبێت، قووڵ دەبێتەوە و دەگۆڕێت بۆ ناکۆکییەکی گەورە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا. تەنانەت پێش قەیرانی سۆڤیەت و پێش داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتیش. بەهۆی ئەم مشتومڕە ناوخۆییەوە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تووشی گرژییەکی ناوخۆیی دەبێت و ئەم سێ هێڵەی تێدا دەبینین. هێڵی ناسیۆنالیستی کورد تا کۆتایی کە عەبدوڵڵا موهتەدی گروپەکەی پێکدەهێنێت بە کردەوە بێدەنگە. واتا تا دامەزراندنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ، هێڵی ناسیۆنالیستی کوردی، جگە لەو ماوە کورتەی کە جەلال تاڵەبانی و جۆرج بوش سولەیمانییان داگیرکرد، بێدەنگە و گوێ دەگرێت و هیچ ناڵێت. ئیستفزاز دەکات، درۆ دەکات، لەپشتەوە چەقۆ دەوشێنێت، تیرۆر کەسایەتی دەکات، بەیتی نائومێدی دەڵێت. بەڵام نایە بۆ هیچ شوێنێک بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی دەرببڕێت. ناکرێ بگوترێ فیدرالیزم، ئۆتۆنۆمی، مردن بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزب دروست نەکرابا. ئەوەی ئێستا ڕێکخراوێک دەیکات. هەرگیز نەهاتبوون ئەمە بڵێن. بەڵام ئێمە دەمانزانی ئەمە هێڵی ئەوانە. ئێستا لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی دوای ئەم ڕووداوە ڕوویان دا، ئەگەر کەسێک، حیزبێکی کرێکاری، حیزبێکی توودە، لیبراڵێک، حیزبێکی خوردادی، یەکێک لە ڕێکخراوەی زەحمەتکیشانیەکان، یەکێک لە کۆمەلەییەکان، دابنیشێت و خۆی بکاتە قازی دەڵێت کە باسەکەی ئەوان مەیلەکان ڕاست بوون. نەک تەنها ڕاست بوو، زۆر ڕاست بوو. ئەوەندە کە بزانین هەریەک لەو ڕەوتانە ڕێکخراوەکانی خۆیان دیاری کردووە. جیا بووینەوە و دەبینین چی لێ دەرچووە. ئێمە هێڵی حەجاریانمان هەیە کە لەم دواییانەدا لێمان جیابوونەوە. ئەو پێی وایە کە کۆماری ئیسلامی خەریکە دەگۆڕێت بۆ حکومەتێکی بۆرژوازی تەقلیدی و ئەوەی لە ئێراندا دەگوزەرێت، قەیران نییە، نە شۆڕشیش ڕوودەدات، نە کەسیش دەیەوێت ڕووخاندنیش ڕوبدات. ئەمەش گۆڕینی حکومەتە بۆ حکومەتی چینی دەسەڵاتدار. حەجاریانیەکان لە ناوەوە ئەمە دەڵێن، لە دەرەوە دەیڵێن. جگە لەمانەش کەسانێکمان هەیە کە بە دوای ئۆتۆنۆمی و فیدرالیزمدا ڕۆیشتوون و کۆمۆنیزم بە خراپ و چەواشەکار ناودەبەن. ئێمە ئەوانەی دانیشتوون و سەریان کردوە بە ژێر بەفروە و دەمانەوێت ئەو ڕێکخراوانە سەیری ئەو زەڕەیە کە لێی ماوەتەوە نەکەن. وە ئەو کەسانەمان هەیە کە چوون و هێڵی کۆمۆنیزمی کرێکاری خۆیان کردۆتە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و خەریکی کاری خۆیانن. ئەگەر کەسێک دادپەروەر بێت، تۆزێک ڕێزی بۆ ڕاستییەکان هەبێت، کەمێک ڕێزی بۆ زانست هەبێت و ئەگەر بەڕاستی ڕاستگۆیی خۆی بهێنێتە ئەم باسە، ئەوا تێدەگات کە ئەم مەیلانە ڕاستەقینە بوون. عەبدوڵڵا موهتەدی دان بەوەدا دەنێت کە بەم شێوەیە بووە. دەڵێت سێ مەیلی هەبووە، من لە سێیەمەوە بازم دا بۆ یەکەم! لە دووەمدا ماوەیەکم بەسەر برد، بینیم کە هیچ سوودێکی نییە، بۆیە چوومە سەر یەکەمیان. عومەر ئیلخانیزادە پێشتر لە نێوان یەکەم و دووەمدا سەفەری دەکرد، ئێستا ڕۆشتووە و لە یەکەمدا ماوەتەوە. محەممەد شافیعی پێی وابوو لە ڕەوتی سێیەمدایە، ئێستا لە یەکەمدایە، فاروق بابامیریش هەروا. ڕەنگە پێویست بێت سەرمان بخەینە خوارەوە چونکە ڕەوتی سێیەم هێزی زیاتری پێبەخشیون لە ڕەوتی دووەم! ئەمانە واقیعی مەیل و دابڕانەکانن کە سەریان هەڵدا. تەنانەت پێش ڕووخانی سۆڤیەت و قەیرانی بلۆکی ڕۆژهەڵات، ئەم دابڕانە قووڵتر بووەوە. نازانم تا چەند بەدواداچوونت بۆ مشتومڕەکانی ئەو قۆناغە کردووە، بەڵام لە کۆنگرەی ٣، لە پلینۆمی ١٣، لە پلینۆمی ١٤، پلینۆمی پازدە و لە پلینۆمی ١٦دا دەتوانرا ئەمە ببینیت. و پاشان لە ڕوداوەکانی شەڕی کەنداو و قەیرانەکانی کوردستانی عێراق. بە ڕوونی دەتتوانی ئەم ڕەوتانە ببینیت. کەبوونە هۆی ئەوەی، بۆ نموونە لە دوای کۆنگرەی سێیەم، خۆم بۆ پۆستی مەکتەبی سیاسی کاندید نەکەم. وتم کە من بەشوێن بیرۆکەکانی خۆم دەڕۆم. کۆنگرەی سێیەم حزبی کۆنگرەیی بوو کە لە پێگەی هێڵی ٢ و بە هاوکاری هێڵی ١، هاواریان دەکرد کە ئێمە شۆڕشگێڕی و بزووتنەوەی ناوخۆیی دەهێنین. لە کۆنگرەی سێیەمیشدا هەمان خەتی هەبوو کە ئەمڕۆ دەیگرێت. دوای شەش حەوت مانگ دیسان باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەدەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی و لەدەرەوەی هەڵبژاردن و دەرەوەی کۆنگرە لاپەڕەکەی هەڵدایەوە. دوای ساڵێک و دوای پلینۆمی ١٦، ڕابەراایەتی کۆمەڵە لە دەستی چەپدایە. هێڵی چەپ دەڵێت ئەمە سیاسەتی ڕاستە و سیاسەتی هێڵەکانی 1 و 2 هەڵەیە و لایەنگری کۆنگرەی شەش کۆمەڵەیە کە بڕیارنامەکانی هێڵی چەپی پەسەند کردووە.
٢- هۆکارە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان:
کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو، داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت، چارەنووسی ناسیۆنالیزم لە چوارچێوەی هەرێم لە سنووری دابەشبوونە ناوچەییەکان، کێشەی “دیپلۆماسی” لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەدەسەڵاتگەیشتنی حزبە ناسیۆنالیستەکان لە کوردستانی عێراق…
دەمەوێت چەند شتێک لەبارەی ماوەی نێوان کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵە و کۆنگرەی سێیەمی حیزب واتە لە ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٨٧ بڵێم. لەم نێوەندەدا شتگەلێکی سەرنجڕاکێش ڕوویدا. کۆنگرەی شەش کۆمەڵە کۆنگرەیەک بوو کە تیایدا کۆمەڵە ڕۆشتە سەرهێڵی چەپ. بەڵگەنامەکانی ئەو کۆنگرەیەم نووسی. ستراتیژی حیزب لە کوردستان، تێبینیەکانم لەسەر چالاکیی سەربازیی حیزب لە کوردستان، ئاگربەستی تاکلایەنە لەگەڵ حیزبی دێموکرات. ئەمانە هێڵەکانی من بوون. چوومە ژوورەوە و ئەمانەم بەرزکردەوە. خۆشبەختانە ئیبراهیم عەلیزادە لەسەر ئەم خەتە بوو. عەبدوڵڵا موهتەدی دژایەتی ئەم باسانە دەکات، خۆی بەدوورگرت، لەو کاتەدا ئامادەنەبوون بە مانای دژایەتی دەهات، هەروەها چەند کەسێکی دیکەی ناو کۆمیتەی ناوەندی. ئەم کەسانە هەر لە شیکردنەوەی ئێمەوە بۆ حیزبی دێموکرات تا ئاگربەستی تاکلایەنە ئەم باسانەیان قبوڵ نەکرد.

کۆنگرەی شەشەم باسی ئەم هێڵەی کرد. بێگومان لەو نێوەندەدا ئۆردوگاکان بۆردومان کران و نەمتوانی بەشداری ئەو کۆنگرەیە بکەم. پەسەندکردنی هێڵی چەپ لە کۆنگرە پەسەند دەکرێت. لە سەردەمی کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵە کە بە ڕواڵەت هێڵی چەپیان لە کۆمەڵە دامەزراند، تا کۆنگرەی سێیەمی حیزب کە بە کردەیی چەپەکانیان سەرەوەی حیزبیدا ڕیشەکێش دەکەن، چی ڕوویدا؟ ئەوەی ڕوویدا کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق بوو و هەروەها ئەو لێدانە کوشندە سەربازیانەی کە لێماندرا. وە ئەو کەشوهەوایە کە زاڵ بوو کەشوهەوای نائومێدی بوو. ئەو کەش و هەوایەی کە قوربانیمان لێ وەردەگرن، ئەو کەشوهەوایە کە ئێمە لەناو دەچین، ئەو کەشوهەوایە کە “ئێستا باسەکە لەسەرڕۆحیەتە” و ڕۆحیەت دەبێت بەرز بکرێتەوە. کاتێک شەڕ کۆتایی هات، لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبدا بڕیارێکمان پەسەند کرد کە وابەستەییمان بە عێراق کەم بکەینەوە. هەوڵ بدەین چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە لەسەر پێی خۆمان بوەستین. هێڵێک کە خەریکی ئیدارەی ڕێکخستن بوو و هەروەها هێڵی نیشتمانی عێراقی بە تاکە ڕێگای ڕزگاری و مانەوە زانی. دنەدانێک کە ئەم هێڵە لەسەر ئەوەی کە “ئەوانەدەیانەوێت پەیوەندی عێراق لەگەڵ کومەڵە تێکبدەن” دەستیپێکردبوو، دیار بوو. لە نێوان کۆنگرەی ٦ی کۆمەڵە و کۆنگرەی ٣ی حیزبدا، کەش و هەوا گۆڕا، چونکە ڕێکخراوەکان لەژێر مەنگەنەی فیزیکی، دارایی، ماددی، ئایندە و هتد بوون. چوون بۆ ئەوەی بزانن سەرچاوەی ڕۆحیە چییە بۆ ئەوانەی بڕیارە لە شاخ و گردەکاندا بەبێ ئاسۆیی و بە تفەنگێک و بە ئازاری پشتەوە چاوەڕێ بکەن بزانن چیە؟ کۆمۆنیزم ناتوانێت هیچ ڕۆیەتێک بە کەسێکی لەو جۆرە بدات. ئەگەر بڕیارە لەسەر لوتکەی شاخێک دابنیشیت و دڵخۆش بیت کە بەم زووانە دەگەڕێیتەوە شار، پێویستە بچیت و نەریتی سیاسی ئەوانی تر بەکاربهێنیت. وە ئەم کارەیان کرد. لە ماوەی شەش حەوت مانگدا، وەها ناسیۆنالیزم و تەشکیلاتی پەرستنی و دەمارگیری کومەلە و بژی ناوەوە(داخل) بەرز بووەوە کە کاتێک ئەو کەسانەت لە کۆنگرەی سێهەمی حیزبدا بینی، ئیتر نەتدەناسیەوە. تەنانەت وەڵامی سڵاویشتیان نەدایەوە. دادگاییان کردبوویت و حوکمیان دابوویت و جێبەجێیان کردبوو و هاتبوونە کۆنگرە. لە کۆنگرەی سێهەمدا هێڵەکەمان شکستی هێنا. ئەگەر بەڵگەنامەکانی کۆنگرە بخوێنیتەوە بۆت دەردەکەوێت کە ئێمە گوتمان ئەم شتانە هیچ سودێکیان نیە،پێداگرتن لە زینەکە نیە. ئەو کۆنگرەیە شکستی کۆنگرەی چەپەکان بوو و دوای ئەو ماوەیە ئێمە چیتر وەک کۆمیتەی ناوەندی بەدواداچوونمان بۆ گفتوگۆکەمان نەکرد.ئیتر ئێمە وەک خۆمان قسەمان دکرد. وە باقی چیرۆکەکەش دەزانیت.

قەیرانی کەنداو و ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ڕووداوی گرنگ بوون. هەر لەبەر ئەمەشە دەڵێین کەسەکان گرنگ نیین. تۆ پرسێکی وەک داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات دەخەیتە بەردەم ڕێکخراوێک لە یۆنان، ئەوان لێکجیادەبنەووە. ماوتسیتۆنگ لەسەر پارە لەگەڵ ستالین کێشەیان هەبوو، دوو باڵی گرنگ لە کۆمۆنیزمی نێونەتەوەییدا دروست دەبێت، تابگات بەوەی کە بلۆکی پەیوەندیدار کۆتایی بێت. ڕیگانیست و تاچەریستەکان هەموو شتێکیان داگیر کرد و تاڵانیان کرد. ئاشکرایە کە حیزبێکی کۆمۆنیستی لەم بەشەی جیهاندا کاریگەری لەسەر دەبێت. ئەگەر بچن باسەکانی ئەم قۆناغە بخوێننەوە، تێدەگەن کە هەموو باسەکەمان ئەوەیە کە ناتوانین بەم ئاوێتە هاوپەیمانییەی هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییە جیاوازەکان بچینە سەر ئەم تالوکەیە. دەبێت بیربکەیتەوە. پێویستە لە بەردەم داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات و شەڕی ئەمریکا لەگەڵ عێراق، لە دۆخێکدا کە هەناسەدان قورس بوو، بوەستین و قسە بکەین. ئێمە ناتوانین لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا بچینە چارەنووسێکی وا کە ئێستا دەزانن ئۆتۆنۆمی، فیدراڵیزم، مردن بۆ کۆمۆنیزم و ئێمەی “کوردی ڕاستگۆین” پایە ئایدۆلۆژییەکانی پێکدەهێنین. تەنانەت پێش ئەوەی ئەمە بڵێین و پێش ئەوەی ببێتە پرسێکی جددیش شەڕوکێشەیان لە دژی ئێمە بەرپاکرد. ئێمە شکستمان پێهێنا. بۆ جاری دووەم کە دەستیان بە پشێوی نانەوە کرد، بڕیارماندا حیزب بەجێبهێڵین. ئێمە جارێکیان خەتی ناسیۆنالیستیمان لە ڕێکخراوەکانی کوردستاندا تێکشکاندو پاشەکشەمان پیکرد و ڕێکخراوەکانمان لە دەستی دەرهێنا. کاتێک جەلال تاڵەبانی بۆ جاری دووەم ئاڵای ناسیۆنالیزمی لە سلێمانی هەڵکرد و دەرکەوت کە بەهەشت لەبەردەم ناسیۆنالیزمی کورددا کراوەتەوە و مارکسیزمیش لەسەر شانۆی جیهانیدا لە دۆخێکی خراپدایە، دیمەنەکە وەرچرخا بۆ ئەوەی کە لەبنەڕەتدا بۆچی ئەبێت مارکسیست بیت ؟ لینین هەرچی گوت و گوتوویەتی، بژی واقیعی شیرین عەینی و… و بەم ئاسۆیە ڕۆیشتن. لێرەدا، ئیتر هەڵە بوو حزبی کۆمۆنیستی بهێڵیتەوە و خۆ فریودان بوو. بڕیارماندا لە حزبی کۆمۆنیست دەربچین.
ڕوخانی ڕۆژهەڵات مارکسیزمی لەبەرچاو خست. ڕۆژهەڵات مارکسی نەبوو، بەڵام ڕووخانی ڕۆژهەڵات مارکسیستی لەبەرچای هەمووان خست. هۆکاری ئەوەی کە هەندێک کەس لە کوردستان گوێیان لە قسەی کەسانێک کە وادیارە لە تارانەوە بە یەک کراسەوە هاتوونەتە کوردستان، لەبەر ئەوە بوو کە پێیان وابوو کۆمۆنیستن. کۆمۆنیست هێشتا سۆز و خۆشەویستی هەبوو. کاتێک کۆمۆنیست هیچ جەزبەی نەبوو، بە ئاسانی لە دژی مەنسوور حیکمەت کە تادوێنێ پێی لە لە ئۆتۆمبێلەکە نەختوەتە دەرەوە لەدەوری کۆبوونەتەوە،قسەی ناشیرین و سوکایەتی کردوە. ئەمەش بە ئاسانی دەکرا ئەنجام بدرێت. ئەگەر باسی کۆمۆنیزملە گۆڕیدا نەبێت، ئەم کەسە و ئەوانەی خۆیان بە کۆمۆنیزمەوە دەبەستنەوە چ بەهایەکیان هەیە؟ ئەوان دەستیان بە کودەتایەکی خزان کرد، کە ئێستا ڕابەرەکانیان لەم ڕێکخراوی زەحمەتکێشانەدا دەبینین، ئەو کودەتای خزانە کە لەسەر پرسی جەلال تاڵەبانی و دۆسیەی سولەیمانی دەستیان پێکرد، ئەو باوەڕەی لای ئێمە دروست کرد کە دەبێ بچین. لە گەڵ خۆمدا کەوتمە بیرکردنەوەی ئەوەی کە ئیتر ئێمە ئەم پرۆسەی دووەمە لەدەست دەدەین. ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا چونکە یاساکانی یارییەکە زانرا. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەبێ ئێمە پارێزگاری لێناکرێت، بۆیە دەبێت کودەتاچییەکە بگەڕێتەوە دواوە. بەڵام کۆماری ئۆتۆنۆمی سلێمانی نەک هەر بە بێ ئێمە پارێزگاری لێ بکرێت، بەڵکو بۆ ئەمەش پێدەچێت ناچاربن بەسەر تەرمەکانی ئێمەدا تێپەڕێن و پێدەچێت ئەمجارەش ببێت. هێرشی یەکەم هێرشیتەشکیلات چیەکان بوو، بەڵام هێرشی دووەم هێرشی ئەوان نەبوو، هێرشی هێڵی یەکەم بوو، واتە ناسیۆنالیستەکان. ئەگەر سەیری نووسینەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی بکەیت لەو ماوەیەدا، دەتوانی گواستنەوە لە ئۆردوگایەکەوە بۆ ئۆردوگاکەی تر ببینیت و کارەکانیان ئەمڕۆ لە دڵسۆزی بۆ هێڵەکەیان زیاتر نییە. لە ئەنجامدا لە قەیرانی دووەمدا، کاتێک شاوشیسکۆیان گرت و لە یەک ڕۆژدا کوشتیان، لەبارودۆخێکداکە ئەگەر بتووتایە کۆمۆنیستم خاوەن خانووەکە کرێی خانووەکەی هەڵوەشاندەوە ، لەو بارودۆخەداکاتێک کەناسیۆنالیستەکان هێرشیان کردە سەر ئێمە، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەی لەڕێکخراودا هەرگیز ژمارەیەکی زۆر نەبوون ، هەرچەندە هەموو پایە ڕێکخراوەییەکان لە دەستی ئێمەدا بوو، هەرچەندە هەموو ناسنامە و مۆر و واژۆی ڕێکخراوەکان ئێمە بووین، بەڵام هەموو شتێکمان بەجێهێشت و ڕۆیشتین. ڕوونی دەکەمەوە کە بۆچی لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، کارێکی یەکجار دروست بوو. هەرچۆنێک بێت، ویستم بڵێم حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە پڕۆسەیەکی ماددی مێژووییدا و بە هۆی بارودۆخی سیاسی و بە هۆی جیاوازی چینایەتی و بزووتنەوەکانی تیایدا دابەش بوو. من تا ئێستا بڕیار نەبوو گوێ لە وتارەکەی کاک ئیلخانی زادە بگرم. ئەگەر یەکێتی سۆڤیەت نەڕووخابا و جۆرج بوش سولەیمانی نەدایە دەست جەلال تاڵەبانی، نەماندەتوانی بەدیار قسەوباسی کەسێکەوە دابنیشین کە فیدرالیزمی دەوێت. کێشەکەی لەگەڵ ئێمە لەسەر خودی پرسی فیدراڵیزم دەستی پێکرد. لەسەر پرسی دیموکراسی لەگەڵ ئێمە دەستی کرد بە مشتومڕ. شەڕەکەی لە مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووسی لە ئێمەوە دەستی پێکرد. لە کاتی باسی ژندا شەڕی لەگەڵ ئێمە دەکرد. لە شۆڕشی فەرهەنگی لە ئێران و لە مشتومڕی حەجارییەکان لەگەڵ ئێمە خەباتی دەکرد. و بەم شێوەیە ڕوویدا. لە هەر یەکێک لەو قۆناغانەدا هەندێک کەس لە ئێمە جیابوونەوە. لە ئەنجامدا ئەم پرۆسەیە بە هۆکاری سیاسی چارهەڵنەگر بوو. ئەم کەسانەی بەشداری ئەو پرۆسەیەیان کرد، تەنانەت ئەوانەی کە هیچ ڕێزێکم بۆ بۆچوونەکانیان نییە، سەرێک لە چەپی دوور بەرزتر بوون. هیچ کامیان مرۆڤی خۆبەزلزان و بچووک نەبوون. هەموویان کاری گەورەیان کردبوو و جیابوونەوەیان بەهۆی فێڵکردنی کەسێکەوە نەبوو. وا نەبوو. ئەوان مرۆڤی گەورە بوون، بەشداری پڕۆسەیەکی گەورەیان کرد و بە هۆی دەرئەنجامی ئەو پرۆسەیەوە لەیەکتر جیابوونەوە. ئەم کەسانە سێ چوار ڕێکخراوی جیاوازیان دروست کرد و ئەگەر ئەمڕۆ ئاروەند ئەبراهامیان بیەوێت جیاوازییەکانیان ڕوون بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت لە یەک لاپەڕەدا ئەوە بکات. ئەمڕۆ ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەم پرۆسەیە شی بکاتەوە، ئەوا بە شێوەیەکی سیاسی ئەو کارە دەکات. چەپ، ڕاست، ناوەند، ناسیۆنالیزمی کوردی و هتد نیشان دەدات. ئەمانە ئەو هێڵانەن کە مانایان هەبوو، جیاکرانەوە. نەک لەبەر ئەوەی کورد و فارسن و بەم شێوەیەش ڕاستگۆ و ناپاکن، نەک لەبەر ئەوەی هەندێک کەس زوو ڕۆیشتن، چەپ ڕەویان کرد، بە تۆنێکی خراپ قسەیان کرد، کتێبێکی بەڵگەنامەیان بڵاوکردەوە، هەڵسوکەوتی باشیان نەکرد و هتد. چونکە بۆ ئێمە ئاسانە، ئەگەرحزبی بەلشەفیکیش ڕووبەڕووی ڕووداوێکی جیهانیی وەها ببوایە، ئەوان دەبوونە هەشتا و پێنج مەزهەب. هەمووان بوون بە دەکرا چ جۆرە ڤاکسینێکمان پێ بدرێت تا لە بەرامبەر سەرهەڵدانی دووی خۆرداد، کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، داگیرکردنی کوردستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕووخانی بلۆکی ڕۆژهەڵات، ئەوشەڕی ئەمریکا و عێراق، سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کورد لە کوردستانی عێراق، و ئایا هێشتا پێکەوە وێنە بگرین؟ ئەمەش پراکتیکی نەبوو. ڕەوتی جیاواز هەبوو. بەڵگەش ئەوەیە ئێستا چوار حزب لێی دەرچوون کە جیاوای زەویەوە بۆ ئاسمان لەگەڵ یەکتر هەیە.
٣- زەمینە بابەتییەکانی دامەزراندنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان:
لاوازی ڕابەرایەتی ناسیۆنالیزمی کورد، دووی خورداد، بێباکی ڕابەرایەتیی کۆمەڵە
دروست بوونی ڕێکخراوی زەحمەتکێسان شتێکە کە ئەگەر ناسیۆنالیزم دەسەڵاتی هەبوایە، دەبوو بیست، پانزە، یان دە ساڵ لەمەوبەر بکرایە. بۆچی ناسیۆنالیزمی کوردی لەو ڕێکخراوەدا ناچار بوو بیست ساڵ چاوەڕێ بکات تا بگاتە ئەم ئاستە؟ ئەمە پرسیارێکە کە دەمەوێت کەمێک لەسەری بمێنمەوە، کە بە بۆچوونی من زیاتر لە هەموو شتێ کڕاستی شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئەم پرسەدا نیشان دەدات.

لەکاتی جیا بووینەوەدا بەشێک لە هاوڕێیان پێیان گوتین ئێمە زۆرینەی یەکلاکەرەوەین، بۆچی لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەڕۆین؟ بۆچی ناوونیشان و ڕادیۆ و چەک و پارە و هەموو شتێک بۆ ئەوان جێدەهێڵین و دەڕۆین؟ بۆچی ئەم کارە دەکەین؟ بابەتی من ئەوە بوو کە ئەمە مشتومڕێکە کە نابێت لەم دۆخەی ئێستادا بچینە ناویەوە. گوتم بە بۆچوونی من لە ئێستادا کۆمۆنیست کوژییە، ناسیۆنالیزم دەسەڵاتی لە کوردستانی عێراقدا وەرگرتووە، پارە و چەکی هەیە، سەدەم دژە کۆمۆنیزمە، ئەوا ئایا بڕیارە لە پێگەیەکی دەستوورییەوە بەرامبەر ئەم شەپۆلە بوەستین و بین لێپرسینەوە؟ ئەگەر ئێمە لەو سەردەمەدا هەوڵی یەکلاکردنەوەی (ڕاست )مان لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا بدایە، ئەوانیش هەمان ئەو کارەیان دەکرد کە ئەمڕۆ عەبدوڵڵا موهتەدی کردی. کەسانێک کۆدەبوونەوە و دەیانگوت پێکهێنانی حیزب لە سەرەتاوە هەڵە بووە، فارسەکان خیانەتیان لێکردین، ئێمە هەموو شتێکمان بە دڵسۆزیەوە جێهێشت، ئەوان هەوڵی دەسەڵاتی خۆیان دەدەن و لەبری ئەوەی لەگەڵ دوانزە کەسدا بچنە دەرەوە، چوونە دەرەوە لەگەڵ سێ سەد کەسەوە دەرچوون. ڕێکخراوێکیان دروست کرد و خۆیان ناویان ناوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان. دە یان دوانزە ساڵ لەمەوبەر هەمان کاریان دەکرد و ئەگەر ئەم کارەیان بکردایە بۆ ئێمە خەسارێکی گەورە بوو. جێمان هێشتن تا لەگەڵ ئەو دیاردەیەدا بڕۆن کە بۆیان بەجێهێشتبووین. ئەگەر ئێمە هەستاینایە و هێڵی ناسیونالیستی کوردمان پاک بکردایەتەوە، دە ساڵ لەمەوبەر ئەم بەرنامەیەی جێبەجێ دەکرد و ئەو کاتەش ئەو سەردەمە بوو کە ئینسانەکانیان لە جیهاندا لەسەر مارکسیست بوون دەدا لەشیش. ئەمڕۆ کە ئەم کارەیان کرد، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تەنانەت لەو سەردەمە گەورەتر لە بەردەمیان وەستاوە. ئەمڕۆ کە ئەم کارەیان کرد، چیرۆکی شکستی کۆمۆنیزم کۆتایی هاتووە و لانیکەم لە چوارچێوەی ئێراندا چیرۆکەکە چیرۆکی هێرشی کۆمۆنیزمە. ئێستا کە ئەم کارەیان کردووە، هیچ شانسێک نییە. ئەگەر لەو کاتەدا ئەم کارەیان بکردایە، هەموو ناسیۆنالیستەکانی لە کونەکانیان دەردەهێنا. دەهاتنەوە و هەرکەسێک کە سەر توێشووی کەوتبوو کۆیان دەکردەوە و دەیانبرد. بۆیە دروست ئەوە بووکە ئێمە بڕۆین و هێزی خۆمان کۆبکەینەوە و ڕیزی تۆکمە و بزوتنەوەی خۆمان دروست بکەین. هێزێک کە ئەمڕۆ بۆتە دیاردەیەک و هەموو چەپی ئێرانیش نابێتە گۆشەیەکی بچووکی کادرەکانی. لە ڕووی گرنگی سیاسی و لە ڕووی بڕی هێزەوە. لە ڕووی چالاکی و لە ڕووی قسە ڕوونیەکەوەکە لەگەڵ خەڵکدا دەیکەن.

بۆچی ئەمڕۆ ڕەوتی ناسیۆنالیستی جیا دەبێتەوە؟ بەڕای من عەبدوڵڵا موهتەدی و هاوڕێکانی دە ساڵ لەمەوبەر ئەم هێڵەیەیان هەبوو. هۆکاری ئەوەی کە نەیانتوانی بە سادەیی بڵێن ئێمە ئەم ڕەوتە پێکدەهێنین، شێوازی لە ڕادەبەدەر بۆدواوە گەڕانەوەی جیابوونەوە بوو. گوتمان ئەم ڕێکخراوە هی ئێوەیە، هەموو شتێک هی ئێوەیە و حزبەکەتان هی ئێوەیە، بەڕێوەی ببەن. بەڵێنیان دا کە دەچن لەسەر هێڵی ئێمە بەڕێوەی دەبەن. ئەگەر سەیری بەڵگەنامەکانی ئەو قۆناغە بکەیت، لە پلینۆمی حزبدا سوێند دەخۆن و دەڵێن پشتیان لە بناغەکانی بیری خۆیان کردووە و ئێمەش دەچین کۆمۆنیزمی کرێکاری جێبەجێ بکەین. ئەمانە ئێمەیان لاواز کرد، بەڵام ئێمە خەریکی نۆژەن کردنەوەی حیزب بووین و حزبی پڕشانازی کۆمۆنیستی ئێران بەرەو پێشەوە دەبەین. وتمان هەربژیت ئەگەر ئەم کارەبکەیت ئێمەش دڵسۆزی ئێوە دەبین. عەبدوڵڵا موهتەدی لەو سەردەمەوە هەوڵی داوە ئەدەبیاتی بەدیلی ئەو ڕێکخراوە دروست بکات. لە گۆڤارەکەیاندا دەستی کرد بە نووسین لەسەر ئەوەی کە کۆمۆنیزم چییە، دیموکراسی چییە، سۆڤیەت چییە و هتد. هەوڵیدا چیرۆکێک لەسەر بنەمای بۆیاخ کردنی وێنەکەمان بەدەستبهێنێت. وێنەی لیژنەی سەرۆکایەتی کۆنگرەی دامەزرێنەری پیشان دا و وتی ئەمە عەبدوڵڵا موهتەدی و ئەمە ئیبراهیم عەلیزادە، و نازانین بۆچی کەنغەرێک لە ناوەڕاستدا وەستاوە!! هەوڵیدا وێنەکانمان بۆیاخ بکات و لەبری ئەوە کەنغەرێک دروست بکات. شەش حەوت مانگ هەوڵیان دا، بەڵام نەیانتوانی بیبینن. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەمامک نییە. دیاردەیەکی ڕاستەقینەیە، بیرۆکەکان ڕاستەقینەن، کۆمۆنیزم ڕاستەقینەیە، مرۆڤەکان ڕاستەقینەن، بیردەکەنەوە، هێڵیان هەیە، مێژوویان هەیە، مێژوو ڕاستەقینە و یادەوەری مێژوویی مانای هەیە. ناتوانیت گۆڤارێک بە تیراژی ٧٠٠ دانە دەربکەیت و دواتر بە دوو بابەتی دیموکراسیەوە، ئەو پارچە دەستی یەکەم یان ڕەسەنانەی کە مەنسوور حیکمەت یان ئێکس و وای وتوویانە، وەلا بنێن و ئەوەی تری لە ئابووری خواردنەوە و “مێژوویەکی کورت” لەسەر یەک دابنێن. .وە بۆ بەدەستهێنانی دڵی ئەو چەپەی کەماوەتەوە، بڵێ ئەمانە قسەی سەربەخۆی منن و چاوەڕێی ئەوە بکەن ئەو بزووتنەوە و ئەوهێڵە یەکگرتوو بن. تاکە هەڵوێستی ڕاستەقینە بۆنۆژەنکردنەوەی کۆمەڵە لە دوای ئێمە ئەو هەڵوێستە بوو کە ئەمڕۆ عەبدوڵڵا موهتەدی گرتوویەتیبەر. تاکە هەڵوێستی ڕاستەقینە، لە ڕوانگەی مێژووییەوە، بۆ بنیاتنانەوەی ڕێکخراوێک لەبەردەمماندا بە ناوی کۆمەڵە، فۆرمولەکردنی بوو لە بەرامبەر هەموو ئەزموونەکەدا. ناتوانی بچیت ئەو ئەزموونە بهێڵیتەوە و بڵێیت من چاکی دەکەم و ئەوانەی دروستیان کردووە هیچ نین. زۆر جێگای سەرنجە کە ئێمە کە ڕۆیشتین، ڕەوتە چەپەکان گرنگییان پێنەدەدا کە بەرنامەکەیان چییە و لێدوانەکانیان چییە. قبوڵیان کرد. بە باوەشی کراوەوە قبوڵیان کرد. هەرچەندە ئەمانە مۆر و واژۆ و هەموو ئاسانکارییەکانی ڕێکخراوەکان و بەرپرسیارێتی مشتومڕەکانی پێشوویان لەگەڵ چەپدا هەبوو. بە شێوەیەکی فەرمی دژی قسەی خراپیان لەدژی ڕێگای کریکار(راە کارگەر) کردبوو، ئەوان شەڕیان لەگەڵ دیموکرات کردبوو. بەڵام دیموکرات درکیان بەوە کرد کە گوایەئەو شەڕی خۆی لەگەڵ ئێمەدا کردووە.
رێگای کرێکار تێگەیشت کە ناکۆکی لەگەڵ ئێمە هەیە، یەکێتی چەپی کرێکاران و هەموو نەتەوەیی- ئیسلامیەکانی دەرەوەی وڵات تێگەیشتن کە ئەوانەی لە حیزبی کۆمۆنیستدا ماونەتەوە ئینسانگەلێکی باشن و مومکینە لەگەڵیاندا ڕێکبکەون و هەموویان وایان وت حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کە چاومان نەبوو بیبینین، ڕۆیشت ڕاستە ئەم دیاردەیەی کە ماوەتەوە پێی دەوترێت حزبی کۆمۆنیست، بەڵام لە خۆمانە. دەتوانیت مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت. یانیش بەقسەی ئیبراهیم عەلیزادە، وتیان ئەوانە گەلی کوردن، با بچین پێشەکیان بدەینێ. ئەمانە بوون بە گەلی کورد و بانگهێشت کران بۆ ئەوەی بچنە ناو بەرەیەکەوە. کاتێک عەبدوڵڵا موهتەدی دەڵێت من چووم و تفەنگی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراقم کردۆتە ملی کۆمەڵە بۆ ئەوەی پەنجا بە پەنجا ببمە شەریک لە کۆمیتەی ناوەندیدا و کۆمەڵەش دەڵێت نەخێر، کەس ناڵێت ئەم کارە وەک ڕفاندنی فڕۆکە وایە . کاتێک باڵەکانی حیزبی دێموکرات جیابوونەوە، گوتمان حیزبی دێموکرات حیزبی دێموکراتە وباڵەکانیشی باڵن. ئێمە ئامادەنین باڵەکانی حیزبی دێموکرات بە حیزبی دێموکرات ناو ببەین. تەنانەت ئەگەر بێت بۆ ئاشتی لەگەڵ ئێمە. دیموکراتەکان ئەوانەن کە لەوێ دانیشتوون و کۆنگرەی یاسایی خۆیان دەبەستن. بەڵام لەبەر ئەوەی لە ڕوانگەی ئەم چەپەوە بە گەلی کورد هەژمار دەکرێن و بڕیار نییە کەس بڵێت پشتی چاوتان برۆیە و پێویستە هەمووان ئەبێت بگەن بەوانە و یەکبگرن لەگەڵیان، کەس ناڵێت چەپ پێوەریان هەیە و یان دەبێت لە کۆنگرەی ڕێکخراوەکەتدا دەنگ بهێنیت یان باڵێک دروست بکەیت. کۆمیتەی ناوەندی لەگەڵ من دابەش بکە بە ٥٠بە٥٠ ئەگینا الا و بیلا دەیکەم واتە چی؟ چۆن ناوی خۆت دەنێی کۆمەڵە؟ وابوو کابرا لە کۆمەڵە دەرچوو و ناوی خۆشی ناوە کۆمەڵە و لەگەڵ ڕادیۆی فەرەنسا چاوپێکەوتن ئەنجام ئەدات و کاتێک کۆمەڵەدەپرسی بۆچی بە ناوی سکرتێری گشتی کۆمەڵە قسە دەکەیت؟ بە بێدەنگی وەڵام دەداتەوە! تۆ کێیت کە دەستوەردان لە کارەکانی کۆمەڵەبکەیت؟ ئەمە ئەو فەزایەیە کە دێن و تەوقەیان لەگەڵ دەکەن و لێی نزیک دەبنەوە. چونکە ئێمە نەماوین.

ئەو هەموو ڕق و کینە و ئەم هەموو دژە چەپ بوونە و ئەو هەموو تیرۆرکردنی کەسایەتی و ئەو هەموو جەنجاڵییە لەبەر ئەوە بوو کە خەتی ئێمە لەو حیزبەدا زاڵ بوو و خۆمان لەوێ بووین و کە ڕۆیشتین حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕۆیشت. ئێمە مۆر و واژۆمان دانا چونکە نەماندەویست لەگەڵ ئەو هێزانەدا بچینە شەڕێکی نایەکسان و پێشوەختە کە لە فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو قۆناغەدا دەستی باڵایان هەبوو. کەم بوون و نەیانتوانی لە کۆنگرەدا ١٥ کەس لەگەڵ خۆیان ببەن. ئەگەر ئێمە بچینە کۆنگرەی چوارەم، هەمان کارەسات بەسەر عەبدوڵڵا موهتەدیدا دەهات کە لە کۆنگرەی خۆیاندا بەسەریدا هات: هەڵنەبژێردرا و دەنگی نەدەدا ئەگەر ئێمە پێشنیارمان نەکردبا. به ڵام به شێوه یه ک چووین که له پلینۆمی بیست و یه که میدا گوتم ده ڕۆین و خۆم کاندید کرد بۆ ئه وه ی ڕابەری ئه و ڕێکخراوانه بم، هه موویان ده نگیان پێدام، به کاک موهتەدی و عه لیزاده و بابامیریشه وه . ئەم بڕیارانە لە گۆڤاری کۆمۆنیستدا بڵاوکرانەوە. ئێمە بەجۆرێک چووین کە دەنگ بەو کەسە دەدەن کە ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی کە لەوێ بێت لە ڕابەرایەتی ڕێکخراوەکاندا دەبێت. لەو پلینۆمەدا عەبدوڵڵا موهتەدی چوار دەنگی دا، من هەموو دەنگەکانم دا. کاک موهتەدی خۆی دەنگی پێداوم کە لە کاتی جیابوونەوەکەدا بەردەوام بم لە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ڕێکخراوەکەی. ئەو فەزایەی ئێمە دروستمان کرد، ڕێگەی نەدا هیچ شتێکی تر بکەن. ئەگەر ئێمە دژایەتیمان بکردایە، وەک دواتر بینیتان، مافە دەستوورییەکان وئەوەی کە کێ خاوەنی ناوی حیزبەو هتد بێمانا دەبن،ئەوکاتە هەمان ئەو قسەوباسانەیان دەکرد کە ئێستا دەیکەن: ئێمە کۆمەڵەین، ئێوە بەناڕەوا داگیرکردووە، ئێوەئەوانەتان کردۆتەوە،ئێوە خیانەتان کرد، سێ سەد کەس دەبوون و ئۆردوگای خۆیان هەبوو. وە نەمانتوانی بڕۆین و دەستمان بە تاک تاکی هەڵسوڕاوانی ئەو ڕێکخراوە بگات و وەک ئەمڕۆ بڵێین چی ڕوویدا. لە ئەنجامدا ئێمە ئەوانمان لەو دەرفەتە مێژووییە بێبەش کرد. ١٠ ساڵ هەوڵیان دا کۆمەڵە بکەنە ئەو هێڵەی کەئێستالەسەرین، بەڵام سەری نەگرت. ئەو کەسانەی کە بە کراسێکەوە هاتبوون و وەک دیارە کەسێکیش نەبوون، ئەوەندە کەس نەبوون کە تەنانەت کاتێک دەڕۆیشتن، نەتدەتوانی باقی ئەوەی مابووەوە بەدەست بهێنیت. ڕەوتی موهتەدی-ئیلخانی هێشتا دەگەڕێنەوە و دەڵێن “ئەوان (کومەڵە) هۆگری هێڵی کۆمۆنیزمی کرێکاری و شیکارییەکانی ئەم هێڵە دەگوێزنەوە”، “تێڕوانینی ئەوان لەمەڕ پرسی نەتەوەیی هێشتا دیدگای حزبی کۆمۆنیستە”. ئەگەر ئەمە ڕاستە ، دەبێ ئەوە قبوڵ بکرێت کە ناسیۆنالیزمی کورد لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا دیاردەیەکی بێچارە و لاواز بووە، ئەوە مافی خۆیەتی وەک ئێستا دەیبینن و حیزبی کۆمۆنیستیش لەسەر ئەو بناغەیە بنیات نراوە. ناسیۆنالیزمی کورد یەکێک بوو لەو مەیلە ناڕاست و دروستکراوانە، کە خۆی لەناو ئەو حزبەدا چەقاند، چونکە هیچ بەدیلێکی تر نەبوو. دە ساڵ هەوڵیان دا ڕێکخراوەکەیان لەسەر ئەم هێڵە بجوڵێنن و شکستیان هێنا. دەرکەوت شیکارییەکەمان ڕاستە. ڕێکخراوەگەرایی وەڵام نییە. بەڵام خۆیان ڕێکخست. دە ساڵ چوون و ڕێکخراویان پێکهێنا. وتمان ئەگەر ئەم کارە بکەیت ناگەیتە هیچ شوێنێک. وە نەگەیشتنە هیچ شوێنێک. ئەگەر سەیری ڕەخنەی عەبدوڵڵا موهتەدی بکەن لە کۆمەڵە، دەڵێت ئێمە لەم دە ساڵەدا پاسیڤ بووین، هیچ چالاکیەکمان نەکردووە، وەک ئەوەی هیچ هەواڵێک نەبێت و نامانەوێت هیچ بکەین. ئەو ڕەخنە لە هێڵی ناوەند دەگرێت بەتەواوی وەک ئەو کاتە ڕەخنەمان لێدەگرت: نایەوێت هیچ بکات و تەنها چاوەڕێ دەکات. گوتمان کۆمەڵگا گۆڕاوە، کارێک بکەن. بەتەواوی لە هێڵی ناوەند دەدا، بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە لێمان دەدا و دەڵێت ئەم هێڵە ئاسۆیە هیچ چالاکیەکی سیاسی نییە. کە حزبی کۆمۆنیست دروست دەبێت دانیشتووە و چاوەڕێ دەکات. بەڵام عەبدوڵڵا موهتەدی و هاوڕێکانی ناتوانن زیاتر چاوەڕێ بکەن. وڵات خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، کۆمەڵگا جەمسەرگیری دەبێت، دەرگا کراوەتەوە و هەزار و یەک ئەگەر دروست بووە و هیچ شتێک لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای کۆمەڵە نابێت. موهتەدی دە ساڵ هەوڵیدا هێڵی خۆی زاڵ بکات، بەڵام نەیتوانی، هێزەکانی برد و چووە دەرەوە. ئەمە ئەوە بوو کە ڕوویدا.
لە ئەنجامدا ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ڕێکخراوێکە کە دوای چەندین ساڵ بە هۆکاری جۆراوجۆر دروست بووە و لەبەر ئەم هۆکارانەش لە ڕوانگەی سیاسییەوە دیاردەیەکی لاوازە. ئەم هۆکارانەم لەو بابەتەدا کە لە بڵاوکراوەی هەفتانەدا نووسیبووم، خستۆتە ڕوو. حیزبی دیموکرات لە قەیراندایە. ئەگەر حیزبی دیموکرات لە قەیراندا نەبێت، ناسیۆنالیزم دەڕوات و دەبێتە ئەندامی حیزبی دیموکرات. ڕەنگە دوو کەس نەبنە ئەندام، بەڵام بە گشتی ئاڵای ناسیۆنالیزمی کۆمەڵگا بەرزە و ئەوانیش دەچنە پاڵی. قەیرانەکە لە حیزبی دێموکراتدایە، ڕێگە بە “برۆسکە” دەدات ئەمە بڵێت، ناسر ڕەزازیش ئەوە بڵێت و عەبدوڵڵا موهتەدیش قسە بکات و هتد. ئه گەر ئه م قه یرانه نەبووایه ، هەژموونی له حیزبی دیموکراتدا هه بوو. ئەگەر ئێستا قاسملویەک هەبوایە کە وێنە گەورەکەی حیزبی دیموکرات لە پێش چاوی کۆمەڵگای کوردی ناسیونالیستی لە ناوەوە و دەرەوە هەبوایەە، ئەم ئەنجومەنەی سەرەوەی دەبوونە گروپی گوشار بۆ سەر حیزبی دێموکرات دەکرد. بڕیار بوو مەرجی یەکگرتوویی خۆیان بە حیزبی دیموکرات بڵێن. حیزبی دیموکرات لە قەیراندایە و خەوی لێکەوتووە. حیزبێکی دامەزراوەیی ناو کۆمەڵگایە، بەڵام هیچ ناکات. کەس حیزبی دیموکرات لە ژیانیدا نابینێت. لە لایەک حیزبی دیموکرات لە پێوەندی لەگەڵ ناسیۆنالیستەکانی دەرەوەی وڵات هیچ کارێک ناکات، لە لایەکی دیکەوە لە ناوەوە خەریکی دروستکردنی بزووتنەوەی دوو خوردادن، کە بە بۆچوونی من دوو خورداد لە کوردستان، واتە حیزبی دیموکرات ، بەڵام ڕابەرایەتیی حیزبی دیموکرات بە هۆی نەزانییەوە لەم شتە تێناگات و دژی ئەو هەڵوێستەیە. حیزبی دیموکرات دەستی کردووە بە مەحکوم کردنی بزووتنەوەی دوویی خوردادی لە کوردستان، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا ئەوان هاوڕێی خۆیانن. حیزبی دێموکرات لە هەر حاڵەتێکدا ڕابەرایەتییەکی بێتوانا و ناکارامەی هەیە، ئاسۆی نییە و لە ئاکامدا ناسیۆنالیستەکان وێڵ بوون. ئەگەر کەسێک بێت و فیکە لێبدات کە “خواردنی ئێوارە ئامادەیە”، هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ حیزبی دیموکرات.ئەبێت ڕابەرایەتیەکی لەو جۆرە لە حیزبی دێموکراتدا سەرهەڵبدات.

فاکتەری دووەم گەشەی کۆمۆنیزمی کرێکارییە. ئەوان دەمێکە دەیانگوت کۆمۆنیزمی کرێکاری هیچ نییە و دە ساڵە بەردەوام ئەمە دووبارە دەکەنەوە کە ئەوان هیچ نین. بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانیان دەست دەکەوێت، بەدڵنیاییەوە دەزانن چیرۆکەکە چییە و لە دیمەنی ناوخۆی کوردستاندا دەبێت لەبەردەم حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا بوەستن. وەڵامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە هێڵی پاسیڤ نادرێتەوە. پێویستە لەسەر پێگەی سیستماتیکی “ئاسۆی سۆسیالیزم” بوەستین، ئەبێت دەست بکەن بە تیرۆری کەسێتی، دەست بکەن بە درۆکردن، و قەومیەتی کەسەکان بکاتە گوناه بۆیان. نەتەوەیەکە ئەوان دەیبەخشن بە خەڵک. ئێمە کوردین و ئەمانەش فارسن. پێویستە دەست بکات بە وروژاندن و درۆکردن لەسەر مێژوو، پێویستە لەسەر ئەم هەڵوێستە بوەستێت. کۆمەڵە وەڵامدەرەوەی ئەمە نەبوو.

لە کۆتاییدا پرسی دووی خورداد فاکتەرێکی چارەنوس سازە. گوایە بڕیارە دانوستان بکرێت. “دووی خورداد هاتووە و بڕیارە دانوستان بکرێت و ئێمە بانگهێشت نەکراوین”. لە ئەنجامدا دەبێت بچین کارێک بکەین کە بانگهێشتمان بکەن و لەسەر مێزی دانوستاندا بین. ئەوان هیچ بیرۆکەیەکیان نییە کە ئێران بە گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانەدا تێدەپەڕێت و دەیانەوێت بڕوخێن. زۆربەی بیرۆکەی حەجاریانییان هەیە سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی داهاتوو لە ئێراندا. دەگوترێت بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا باڵی دووی خوردای بێت و هەلومەرجی ئێران ئاسایی بکاتەوە و لەگەڵ کورد دابنیشێت و باسی ئۆتۆنۆمی بکات و باشترە لە دواوە نەبن. کە گۆڤاری “هەواڵنامەی کۆمەڵە” دەکەیتەوە دەڵێت “د. ڕەئیس دانا” تەشریفی بردووە و ئەمەی وتووە، خاتوو کادیۆر، نوێنەری خەڵک، ئەمەی وت، کاک فڵان، سەرنووسەری فڵان- و-بۆیە ڕۆژنامەی موسڵمان ئەمەی وتووە، و هتد. وا دیارە زۆرینەش خەریکن قسە دەکەن. هەواڵنامەی ڕێکخراوی زەحمەتکێشا لە ڕووی هەڵوێستەکانیشیەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ڕۆژنامەی کاری ئەکسەریەت. ئەگینا کەی من ئەحمەدی کوڕی ئەحمەدم وەک نوێنەری شا یان پەرلەمانی شا وەک پەڕلەمان قبوڵ کردوە لە کاتێکدا جەمیلە کادیۆر وەک نوێنەری خەڵک قبوڵ دەکەیت؟ کەی ئێمە میسباح زادە سەرۆکی کەیهانمان وەک ڕۆژنامەنووسێک قبوڵ کرد و ئێستا بڕیارە کاک ئێکس وەک ڕۆژنامەنووسێک لە تاران پێناسە بکەین؟ کەی هوشەنگ نەهاوەندیمان بە ئابوریناسێک زانی تا ئێستا بە ڕەیس دانا بڵێین ئابوریناس؟ ئەمە هەڵبژاردنێکی سیاسییە، بۆ ئەوەی لە تەنیشتیان بوەستیت و بچیتە ناو پۆلەکەیانەوە. ئەمە هەڵوێستی ئەکسەریەتەکانە و هەڵوێستی ئەکسەریەت و ڕەوتی شەفیق و ئازەرین و ڕەزا موقەدەم و ئەمیر پەیام و حەسەنوارشە. هەڵوێستی هەمان ئەو کەسانەیە کە لە نێو ئێمەدا لە پەنجەرەوە کەوتنە دەرەوە. ئەمە هەڵوێستی حەجاریانە. لە ڕوانگەی سیاسەتەکانیانەوە سەبارەت بە ئێران، دیدگای حەجارییەکانیان قبوڵ کردووە. لە کۆتاییدا موهتەدی پشکی خۆی دەوێت. حەجاریان هەرچی بیەوێت دەتوانێت بیکات بە مەرجێک پشکی ئەوان بدات. ئەمە هەڵوێستی ئەوانە. ئەم فاکتەرانە، واتە لاوازی حیزبی دیموکرات، گەشەی کۆمۆنیزمی کرێکاری، پاسیڤی ئەو کۆمەڵەی کە ئێستا هەیە و بێتوانایی لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسانە و دواجاریش دووهەمی خورداد و ئاسۆی دانوستان، چوارچێوەی جیبابوونەوەکانی ئێستا پێکدەهێنێت و دەبێت بچنە سەر ئەم بابەتە.
٤- ماهیەتی سیاسی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان و نهێنی ناکۆکی لەسەر ناوی “کۆمەڵە”.
ئایا ئەم جەماعەتی ڕێکخراوی زەحمەتکیسانە هێزێکن؟ بەڕای من لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوەنەخێر، بەڵام لە ڕوانگەی سەربازی و سیاسییەوە، بەڵێ. بەڕای بەڕێخستنی باندی چەکداری توندوتیژ لەسەر بنەمای ڕق و کاریزمای ڕابەریەکەی، و لەسەر ئاڵۆزاندن بنیات نرابێت، بە هیچ شێوەیەک هیچ سوودێکی نییە. سەیری سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ بکەن، سەیری عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەن کە ئێستا خەریکە زۆر کۆمەڵایەتیتر کاردەکات. ئەو پلاتفۆرمەی کەعەبدوڵڵا ئۆجەلان هەیەتی هیچ هیزێکی ماددینیە لە تورکیادا. کۆمەڵگەی تورکیا سەرئەنجام نازانێت چی لەم دیاردەیە بکات. عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەڵامدەرەوەی کێشەکان نییە، بەڵام ئەم ڕاستییە ڕێگری لە ئۆجەلان ناکات کە بۆ ماوەی دە ساڵ هێزێکی زۆر پاش و پێش پێبکات و بێت و بڕوات. سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ لەلایەن سی ئای ئەی دروستکراوە. بەڵام ئێستا نازانن لە مەقدۆنیا چۆن ڕزگاریان بێت لێی. بەڕای من ڕێکخراوی زەحمەتکێشان دەتوانێت دوو هەزار و پێنج هەزار و شەش هەزار چەکدار کۆبکاتەوە و ببێتە مووی لوتی هەموو کەسێکی شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا سواری شوراکان ببن ، فڵان شتیان داماڵیوە،ژێر بەژێر لەگەڵ هاوتا فارسەکەیاندا لە تاران کەین و بەین بکەن بارو دۆخەکە هۆقنە بکەن بە خەڵکی کوردستان.بۆ ڕێکخستنی تیرۆری سیاسی و سەربازی. ئەوە نییە لەبەر ئەوەی لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە نابنە هیچ، چونکە نایانەوێت ڕابەرایەتی ناسیۆنالیزمی کوردی وەربگرن، چونکە چینی کرێکاری کوردستان لەگەڵیاندا ناڕوات، لە ئەنجامدا دەبنە گروپێکی وەک “برۆسکە”. نەخێر، وا نییە. من پێم وایە بە هەڵە سەیرکردنی ڕەوتی ڕێکخراوی زەحمەتکیشان. چونکە بە ئاگاییەوە دەیەوێت ناسیۆنالیزم بۆ ئاستێکی توندوتیژ بەرز بکاتەوە و دەیەوێت حزبێکی نەفرەت لە دژی چەپ دروست بکات. حیزبی دیموکراتیش شەڕی لەگەڵ ئێمە کردووە، بەڵام کاتێک لە بەرەیەکەوە سەیری دەکەیت، دەبینیت کە ڕەنگە لە چوارچێوەیەکی سیاسیدا ملکەچی پەیڕەوێک بێت و ڕێساکانی یارییەکە قبوڵ بکات. ئەوان بەو شێوەیە نین. فالانشیزم لەم ڕێکخراوانەدا زۆر دیارە. ڕق و کینەی لە چەپ و شێواندنی مێژووەکەی و ئەو مشتومڕە ئەخلاقی- سۆزداریانەی کە هەیەتی: “دڵسۆزی”، “ڕاستگۆیی”. ئێمە نەمانبینیوە حیزبی دیموکرات باسی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی بکات. دەڵێت ئەمە هەڵوێستی منە. باسی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و خیانەت ئەو وشانەن کە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی بەکەڵک دێت. لە ئەنجامدا ئێمە لەواندا “ئەرکانەکان”، “تودجمانەکان” و “کەرادیچەکان”ی داهاتووی ئەو وڵاتە دەبینین. تا چەند گەشە دەکات؟ ئەوە بەندە بەوەوە کە بەشەکەی ئێمە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. بەڕای من ئەگەر گەشە دەکەن، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ڕەوتی کۆمەڵەناچالاک و خەواڵووی بووە، بەپێی هەمان کێشە کە ڕووبەڕووی دەبنەوە. چونکە یەکەم بەربەست لەبەردەمیاندایە کۆمۆڵەیە. کۆمەڵەیە کەلەیە کە دەبێت ناسنامەی ئەوان لە کۆمەڵگەدا بەناشەرعی ڕابگەیەنێت. ئەوانەن کە دەبێ بڵێن کەس نابێ بە دەوری ئەواندا بڕوات. ئەگەر مەیدانەکەیان داوە بەوان، و بە تەنیا جێیان هێشتوون. تەنانەت من و تۆش ناتوانین تێبگەین کام بەیاننامەی نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆمەڵە هی کێیە؟ کام هەواڵ دەخوێنێتەوە؟ دەبێط بڕۆین بۆ قسەوباسی کامەیان؟ ئەو ئاهەنگە کێ گێڕاویەتی ؟ چونکە کومەڵە سەری کردوە بە ژێر بەفرەوە و بیردەکاتەوە “هیچ نییە”، “هیچ نییە” تێدەپەڕێت و کێشەکە چارەسەر دەبێت و لایەنەکە بنەبڕ دەبێت، لایەنی بەرانبەریش دەست کردوە بە شێوازێکی زۆرساویلکە فریودەرانانە بۆ وەرگرتنی هێز لەمانە و لە زۆرترینیاندا خۆیان بنیات بنێنەوە. بەڕاستی بە فێڵبازترین شێوە. لە پێناسەکردنی هەندێک کەس بە ناوی “تەیفی کۆمەلە”، ئەوانەی کە خۆیان لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکاندا باسیان لە دواکەوتوویی سیاسی ئەوانیان کردووە، تا دەگاتە شەهیدخواردن. دەستیان کردووە بە شەهید شەهیدکردن و هەموو لایەک تاوانبار دەکەن. دەیەوێت مێژووی ئەو ڕێکخراوە بخوات، خەڵکەکەی بخوات، خۆشەویستییەکەی بخوات و هتد.
ئەمانە خۆیان ناو ناوە کۆمەڵە. ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین دزییە سیاسییەکان هەژمار دەکرێت. کۆمەڵە ناوی ڕێکخراوێک بوو بە ناوی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ئەم ڕێکخراوە سێ کۆنگرەی بەستووە. کۆنگرەی یەکەم لە لایەن نۆ کەسەوە ڕێکخرا و ئەوانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مارکسدا بوون سەبارەت بە مێژووی زارەکیی کۆمەڵە، بیریان دێتەوە کە چ جۆرە کۆنگرەیەک بوو. ئێمە بەڵگەنامەکانمان هەیە، ئەگەر بیانەوێت دەتوانین چاپیان بکەین. کۆنگرەی دووەمی سڵاو بۆ یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست دەنێرێت و دەڵێت من چەپم و ڕەخنە لە پۆپۆلیزم دەگرم. کۆنگرەی سێهەم بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پەسەند دەکات و بڕیاری پێکهێنانی ئەو حیزبە دەدات. کام لەم کۆنگرەیە ڕەوایەتی بە بوونی ئەم ڕێکخراوە دەدات؟ ئەوانە پشتگیری کام کۆنگرەی ڕێکخراوەکەیان دەکەن؟ پێویستە لەمانە بپرسیت ئێوە لەگەڵ کام لە کۆنگرەکانی ڕێکخراوی زەحمەتکێشاندان؟ هیچ؟ بە چ مۆڵەتێک ئەم ناوەت بۆ لەخۆتان ناوە؟ ئایا دەتوانم لە سەرووی دوکانەکەمەوە M بنووسم و بڵێم ئەمە ماکدۆناڵدە؟! لە کۆتاییدا قانون و یاسا هەیە. سازمانی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێگەی کۆنگرەکانی و نوێنەرەکان و ڕابەرە هەڵبژێردراوە یاساییەکانیە وە پەیوەندی بە حزبێکەوە کرد. من تەنها ڕیفراندۆمم لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدا و ئێوە دەنگتان نەهێنا. هەمووان، بە خۆشتەوە لەو حیزبەدا بوون بە ئەندام. وەک ئەوە وایە هاوڕێیەک کە پێشتر دەمانناسی لەسەر خۆی چووە بۆ پێکهێنانی یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست. دەزانرێت ئەم ڕێکخراوە چی بەسەر هاتووە. لێرەوە چووە بۆ ئەوێ. ناتوانی ناوی خۆت بنێیت داروین و باقی تیۆرەکەی بگێڕیتەوە یان لۆگۆی کەسێکی تر وەربگریت، ئەوە بەدەست تۆ نییە. ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێسان، لە ڕووی یاساییەوە، بە پێی خۆیان و بە بۆچوونی خۆیان و بە پێی پڕۆسەی یاسایی خۆیان، پەیوەندییان بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە کرد. ئەمە هەڵکشانی ڕێکخراوێکە. من قبوڵم دەکرد ئەگەر بتگوتەیە من بیرۆکەکانی ئەو ڕێکخراوە قبوڵ دەکەم. بەڵام بیرۆکەکانیشی قبوڵ ناکەن. ئەو ڕێکخراوە “لە کۆنگرەی یەکەوە بۆ کۆنگرەی دوو”، کە شوعەیب زەکەریای نوسیویەتی، بەڵگەنامە ناسنامەیەکەیەتی، و ڕەخنەی لە پۆپۆلیزم گرتووە، وتی کە پێویستە حزبێک پێکبهێنرێت، لۆمەی منیان دەکرد کە بۆچی ئیکۆنۆمیستانە دژی پێکهێنانی حزبم بۆیە ڕوونە کە ئەوان تەنها ناوکەیان دەوێت.
بۆچی ناوی ئەویان دەوێت؟ چونکە ئەگەر سبەی ڕۆژنامەی کەیهان بنووسێت سێ کەس بە ناوەکانی بابامیری و ئیلخانیزادە و موهتەدی ڕێکخراوێکی دیکەیان پێکهێناوە، هەمووان دەڵێن، کەواتە چی؟ ئێمه‌ ئه‌بێ چی بكه‌ین؟ ئایا تاهر خالیدی دروستی نەکردووە ؟ ئایا سەد کەسی تر لە کۆمەڵەوە شتی تریان پێک نەهێنا؟ کابرا ناوی ئەوی دەوێت و بە فەرمی دزی چەکداری لە ڕۆژێکی ڕووناکدا ئەنجام دەدات. ناوەکەی دەوێت چونکە خۆی کەسێک نییە. ئەگینا دەتەوێت چ نەریتێک بەئاگا بێنیتەوە؟ ئێوە پەیڕەوی لە کام نەریتی ئەم کۆمەڵەیە دەکەن و بەرگری لێ دەکەن؟ ئەڵێ مەعروف کیلانێ ڕاستی کرد، خەریکە ئەڵێ جەلال تاڵەبانی ڕاستی کرد، ئەڵێ مامۆستا شێخ عیزەدین ڕاستی کرد، ئینجا بەخۆی دەڵێت کۆمەڵە،خەریکە قسە بە کومەڵەدەڵێت، بەڵام دەڵێت من کومەلەم. کۆمەڵە نەیگوت جەلال تاڵەبانی ڕاست دەکات. کۆمەڵە نەیوتووە کە مەعروف کیلانە ڕاست دەکات، کۆمەڵە ئەو قسانەی نەگوتووە کۆمەڵە کاتێک کە زیندوو بوو و کەسەکانی نەکوژرابوون، بۆ ئەوەی ئێستا نەتوانن شایەتی بدەن. خەڵکێکی زۆر بەناوی سۆسیالیزمەوە کوژراون و وتوویانە بژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران! ئەمە دزییە. وە جێگای سەرنجڕاکێشە کە کۆمەڵە دانیشتووە و دەڵێت ناوەکە گرنگ نییە، پێویستە ڕەخنە لە ناوەڕۆکەکەیان بگیرێت!

ناو گرنگ نییە،چیە؟ خەریکە گەورەترین دیاری ڕۆژی لەدایک بوونی خۆیی پێدەبەخشێت و دەڵێت، ئەو ناوەی دەتەوێت وەریبگرە و ئەوەندەی دەتەوێت فریوکاری پێبکە. هەرچەندە کەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە ناوی کومەڵە ناوێکی معتەبەر و گرنگە، بەهەمان ڕادە پێویستە بێزار بێت لەو کارەی کە ئەوان کردوویانە، چ جای ئەوەی کە هێشتا خۆشی ناوی کومەڵە بێت.ئەمەش بەخشینی بەهانەیە بە چەند ناسیۆنالیستێک کە سبەی بە ناوی ڕێکخراوێکەوە کە لە مێژووی چەپی کۆمەڵگادا خاڵی گەشاوە بووە، پاکتاوی نەتەوەیی ئەنجام بدەن، نەتەوەیی خۆمان لە پێناسەکانماندا بنووسن، ڕق و کینە لە چەپ تەشەنە بکات، و لە قوتابخانەکاندا قسەی بێمانا بڵێنەوە. دەتوانین ئەو مێژووە ببینین کە باسی دەکات. دەیەوێت ئەمە بنووسێت و لە وانەکانی مێژووی قوتابخانەدا بیخوێنێتەوە. ئێمە خەریکین سەیری چی دەکەین کە بریارە سبەی ببێتە سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ. وە دەیەوێت بە ناوی کۆمەڵەوە ئەم کارە بکات. وەک ئەوە وایە سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ ناوی حزبی بەلشەفی لە خۆیان بنێن. بەڕای من ئەم پرۆسەیەی کە ئێمە لەبەردەم ئەم ڕەوتەدا وەستاوین نەک دانیشتوانی گەڕەک، کە ڕێک خەواڵوییان ئەو شتە بوو کە ئێمە بەهۆیەوە لێیان دورکەوتینەوە، جێگەی شەرمەزارییە. بێباکیان لە سیاسەت و چین و توێژ و ئایدۆلۆژیا و بۆ تیۆری و لە ئایدیاڵە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان شتێک بوو کە ئێمە گوتمان چیتر تەحەمول ناکەین و جێمان هێشتن. ئەمە هەمان ئەو دیاردەیە کە خەریکە خوانێکی ئاسمانی دەبەخشێت بە هەندێک کەس کە لە غیابی ئەم ناوەدا تەنانەت ناتوانن یازدە کەس لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، بابچن قاپەکە بخولێننەوە و هێز کۆبکەنەوە. درۆ بکە و هێز کۆبکەرەوە. وە دەزانین بۆچی هێز کۆدەکەنەوە. خەریکن ناسیۆنالیزمی کوردلە ڕێکخراوێکی توندوتیژدا ڕێک دەخەن. بەداخەوە ئەوانەی دوێنێ هاوڕێمان بوون و لە چەپ بوون بوونەتە پێشەنگی ئەم چیرۆکە. بەڵام ئەمە پێشتر ڕوویداوە و سەیر نییە. هەندێکیان ئامادەن بچنە هەر شوێنێک بۆ ئەوەی ببنە ڕابەر. نەیتوانی ببێتە ڕابەری کومەڵە، بوو بە ڕابەری ڕێکخراوی خۆی. بەهەر حاڵ دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئەمانە بزووتنەوەیەکی فالانژن و هیچ ڕەوایەتیەکیان لەبارەی ناوی کۆمەڵەوە نییە.

٥-ئۆتۆنۆمی،فیدرالیزم و کێشەی میللی
باسی ئۆتۆنۆمی هەڵوێستێکی زۆر ڕوونە. ئێمە سەرنجمان لەسەر ئۆتۆنۆمی دا. ئێمە لەبارەی ئۆتۆنۆمیەوە بۆچونی خۆمان داوە.گوتوومانە کە ئۆتۆنۆمی قبوڵ ناکەین و ئۆتۆنۆمی خۆبەخۆ بەشێک نیەلە مافی گەلان. ئێمە مافی دیاریکردنی چارەنووسمان هەیە، مافی دیاریکردنی چارەنووس بە مانای مافی جیابوونەوە دێت. وە مافی جیابوونەوە مافێکی تاکلایەنەیە. لەو حاڵەتانەی کە پێمان وایە مەسەلەی نەتەوەیی هەیە، پێمان وایە میللەتێک کە مەسەلەی نەتەوەییەکەی ئەوەندە بەرچاو بووە کە ڕێگرە لە گەشەکردن و فراوان بوونەوەیدا و ئاستەنگ لەبەردەم خۆشبەختی مرۆڤەکانیدا ، پێویستە بتوانێت دەنگ بدات و تاکلایەنە جیاببێتەوە ئەگەر ویستی. بەڵام جیابوونەوە بە شێوەیەکی تاکلایەنە بەو مانایە نییە کە دەتوانیت بە شێوەیەکی تاکلایەنە باسی هەلومەرجەکانی مانەوە بکەیت. ئەگەر مافی جیابوونەوە لەگەڵ مافی تەڵاق بەراورد بکەیت، مافی ئۆتۆنۆمی دەبێتە شتێکی هاوشێوەی مافی فرەژنی. بەو مانایەیە کە من دەمەوێت بەو مافانە لە ئێران بمێنمەوە. ئەگەر بتەوێت بمێنیتەوە دەبێت ئەوانی تر ڕازی بن. ئەگەر دەتەوێت بچیت، دەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت. بەڵام ئایا دەتەوێت لەسەر هەلومەرجەکانی خۆت بمێنیتەوە؟ ئەمە جیاوازە. لەم حاڵەتەدا پێویستە هەندێک کەسی تر دابنیشن و بزانن ئەم هەلومەرجانە لە تۆ قبوڵ دەکەن یان نا؟ وە هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەو کەسەی دوای دوو خولەک ئۆتۆنۆمی دەوێت یەکسەر دەڵێت فیدراڵییە. تۆ پێی دەڵێی بۆچی دەتەوێت قەومی بهێنیتە ناو پەیوەندیی هاووڵاتیانەوە؟ بۆچی لە پاسپۆرت و بڕوانامەی لەدایک بوونماندا بنووسین لە کوێوەین؟ بۆچی دۆکیومێنتێک دروست دەکەیت کە کەسێکی تر کەمپێک دروست دەکات و کورد لە شوێنێکدا دەسوتێنێت و لە شوێنێکی تر لوڕەکان بسوتێنێت و لە شوێنێکی تر منداڵی تورک لە سێدارە بدات؟ بۆچی دەتەوێت ناسنامەی نەتەوەیی خەڵک پیشان بدەیت؟ بۆچی ئۆتۆنۆمیتان دەوێت؟ دەڵێت هەمووان بکەنە فیدرالیست. هەرکەسێک بچێت و وڵاتی خۆی پێکبهێنێت… تاران سەر بە کام میللەتە؟ سەر بە کام نەتەوەیە؟هەر ئەوەندە بەسە بۆ ئێوە پرسی فیدرالیزم لە ئێران بوروژێنن تا تاران ببێتە بەیروت. ئەگەر ئەوان پلاتفۆرمی فیدرالیزم لە ئێران قبوڵ بکەن، وڵاتی ئۆتۆنۆمی ئازەربایجان دروست دەبێت، پاشان وڵاتی ئۆتۆنۆمی کوردستان، بەلوچستانی ئۆتۆنۆم و منیش کە لە تاران دانیشتووم و ئازەریم، دەڵێیم نیوەی ئەم شارە هی منە . عەبدوڵڵا موهتەدی میهرەبان بوو و ئەو پرسەی بە ناوچەیی ناوبرد. وەک ئەوەی سبەی کەسێک تفەنگێکی لەسەر شان بێت بڵێت نا! کاک بابامیری مەبەستی هەرێمێک بوو. قەومییەتتان فوو تێکردووە، خستووتانەتە ناو ناسنامەی خەڵکەوە، کردووتانە بە خاڵی جیاوازیی خۆتان، و دەڵێی هەر نەتەوەیەک وڵاتی خۆی هەبێت و ئێرانیش دابەش بکرێت بەسەر وڵاتێکدا کە هەموو کەسێک بە پشت بەستن بە نەژادی خۆی خاکی هەبێت، پاشان چاکەیەک لەگەڵ خەڵک دەکەیت دواتر لوتف دەنوێنی وهۆشداری دەدەیت بە تاران کە هات وهاوار مەکەن مەبەستمان هەرێمێک بوو؟ گوایە خەڵک تەنیا لە کوردستان ئۆتۆنۆمیان هەیە، کە هاتە تاران هاتە تاران. وەک ئەوە وایە ئەگەر هەر بەتەنها ئەوان بفەرموون ئیتر خەڵک واز لە ناسیۆنالیزمی خۆیان بهێنن و ئیتر لەتاران ئەمن و ئاسایش بەرقەرار دەبێت. تاران نموونەیە. ئایا ئەگەر پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامی بژمێرین و ئۆتۆنۆمی بە هەر پارێزگایەک بدەین؟ ئایا هیچ شەڕێک لە نێوان ئازەری و کورد لەسەر نەغەدە ڕوونادات؟ ڕوینەداوە؟ ئایا لە ئەهواز شەڕ لەنێوان عەرەب و غەیرە عەرەب ڕوونادات؟ ئایا لەسەر کۆهکیلۆیە و بۆیار ئەحمەدی شەڕ لە نێوان عەرەب و لوڕ و فارسدا نابێت؟ ئەگەر حکومەت بە هەرێمایەتی دەکەیت، ناکۆکی لەسەر هەرێم هەیە.
کابرابە سادەیی، تەنیا لەبەر ئەوەی دەیەوێت نەژادی خۆی بکاتە بنەمای دەسەڵاتی سیاسی خۆی و نایەوێت بچێت و پلانی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی دابنێت، بڕیاری داوە کە ئێمەی باقی ، شەست ملیۆن کەسەکەی تر، یوزەیەک بکەینە شانمان و تا بیست ساڵ لەو وڵاتەدا بست بەبست دەبێت شەڕ بکەین لەسەر بەتورکی کردن وبە لۆری کردن وبە پشتو کردن وبە گیلکی کردن و بەعەرەب و بەلوچ کردنی خاکی ئەو مەمەلەکەتە شەڕ بکەین. یەکتر و منداڵی یەکتر بکوژین. بە بڕوای من هەڵوێستی ئۆتۆنۆمی و فیدرالیزم وەک یەکە. لە وڵاتێکدا کە هەرگیز فیدراڵی نەبووە، نەتەوەیی مرۆڤەکان دەهێننەوە بیریان و دەیگوازنەوە بۆ هەیکەلی ئیداری کۆمەڵگا. ئەمە ڕەوتێکی ڕاستڕەوە. بزووتنەوەیەکی توندوتیژە. دەڵێت، من ئۆتۆنۆمیم دەوێت، ئێوەش فیدراڵی بکەن. چونکە نایەوێت بارگرانی گوناهی ناسیۆنالیزم هەڵبگرێت. تێدەگات کە دیارە. دەڵێ من دەبمە کورد، تۆش دەبیتە لوڕ. بۆ ئەوەی بتوانم ببمە کورد، تۆ ببە بە عەرەب. بۆ ئەوەی من بتوانم لێرە لەسەر شانی مەیلە نەتەوەییەکان حوکم بکەم، ئێوە دوو کەس لە مەشهەد شەڕی یەکتر بکەن. ئەفغانییەکان لە کوێن لە ئێران؟ ئەمانە کەسانی نابەرپرسن کە تەنها پاڵاوتەیەک لە دەمارگیری نەتەوەیی و میللی و حکومەتی خۆیانن. ئەمە. بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی نییە، بیر لە داهاتووی خۆی ناکاتەوە،نە خەڵکی خۆش دەوێت و نە هیچ شتێکی تر. تەنها وڵاتی خۆی دەوێت و ڕازی نییە بڕوات. ئێمە دەڵێین ڕیفراندۆم دەکەین، ئەگەرخەڵک بڵێت جیا دەبینەوە، ئەوا جیا دەبنەوە. ئەڵێ نا! دەمەوێت بمێنمەوە و ئەم گەوهەرە بەنرخەی ناسیۆنالیزم لەگەڵ هەمووتان دابەش بکەم. هەڵوێستی ئێمە لەسەر ئۆتۆنۆمی ئەوەیە کە ئۆتۆنۆمی شتێک نییە کە بتوانیت ڕیفراندۆمی لەسەر ئەنجام بدەیت. خودموختاری له لایه ن ئه نجومه نی ناوه ندی له تاران که نوێنه رایه تی هه موو خه ڵکه وه په سه ند بکرێت و بڕیار بده ن که پێکهاته ئیدارییه کانی کۆمه ڵگە چۆنه ؟ ئەگەر بنچینەی ئۆتۆنۆمی بێت، دەبێت ئەو لایەنە ڕازی بکەیت کە بڕیاریدا لە پەیوەندیەکی فرەژنیدا لەگەڵت بمێنێتەوە و دەستبەرداری بەشێک لە مافەکانی لە کوردستاندا بێت. ئەگەر ئۆتۆنۆمی وەک کوردێک لە هەرێمێکدا مافی زیاترت پێبدات، مانای ئەوەیە دەسەڵاتی کەمتر دەدات بە خەڵکی سێمنان؟ ئایا دەکرێت عەرەب بتت و لەوێ ببێت بە کاندیدی بەرپرسی قوتابخانە، بەرپرسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، یان سەرۆکی شارەوانی سنە؟ ئایا دەکرێت کەسێکی خەڵکی سێمنان یان مەشهەد لەوێ کار بکات؟ هەرگیز دەکرێت ئۆتۆمبێلێکی ژمارە ڕەشت لە سنە ڕابوەستێنرێت(پارکین)بکات؟ لایەن خەریکەحکومەت جێگایەک دەداتە کوردەکان. ناسیۆنالیزم دەکاتە بنەمای ژیانی هاوبەش و پێکەوەیمان. ئێمە ئەمەمان ناوێت. بەڕای من هەندێک کەسی هیچ نەزان لە چەپی ئێران، کە تەنانەت یوگۆسلاڤیا و باڵکانیان لە بەر چاوی خۆیان بینیوە، لە پێناو فیدرالیزمدا گەڕەلاوژێیان ناوەتەوە، پێیان وایە تا زیاتر دەسەڵات بدەن بە خانی ناوخۆ، ئەوەندە دیموکراسیتر بووە. ئەم مەملەکەتە لە فیدراڵی فیدراڵتر بووە. ئەم وڵاتە تیولێک #بوو. ئینسانی خێڵە جیاوازەکان وڵاتیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردبوو. هەموو ئەمانە سەرمایەداری بە زۆرەملێیە خئینسانەکانی هێناوەتە ناو شار و ڕووخساریان وەک یەک لێدەکات تا بتوانن قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و زمانێکی هاوبەش دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە ئێوە بتوانیت لەیەکتریان جیا بکەیتەوە؟ ئەمە ڕەوتێکی کۆنەپەرستانەیە. ئەو چارەسەرەی بۆ کوردستان پێشنیاری دەکات، کۆنەپەرستانەیە و کاتێک بانگەشەی ئۆتۆنۆمی دەکات، بانگەشەی کۆنەپەرستی دەکات. کەسێک بانگەشەی ئۆتۆنۆمی دەکات وەک کەسێک وایە بانگەشەی فرەژنی یان ڕەگەزپەرستی بکات. ئەگەر ئەمە وڵات بێت، وڵاتێکە. ئەگەر بتەوێت تێیدا بمێنیتەوە یان نا، بڕیارەکە هی تۆیە، بەڵام ئەگەر بتەوێت تێیدا بمێنیتەوە، دەبێت چاوەڕێ بکەیت و بزانیت مرۆڤەکان دەیانەوێت چۆن بژین. وە ئەگەر ئەو ڕێسایانەی کە ئێوە دەتانەوێت بۆ ئەو وڵاتە لەگەڵ سکۆلاریزم و یەکسانی مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە نەتەوە و ڕەگەز و نەژادیاندا لە ناکۆکیدایە، پێموایە ئێوە کۆنەپەرستن.

٦- کێشمەکێشی زەحمەتکێشان لەگەڵ کۆمەڵەدا
لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمەڵەدا دەڵێن یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوەمان لێیان ئەو ناچالاک بوون و گۆشەگیریە بووە کە دەست و ئێخەی گرتبوون، بە بڕوای من دەستیان لە سەرخاڵی ڕاست داناوە. بینیویانە بەم هێزە و بەم کۆمەڵەیە ناگەنە هیچ شوێنێک. ئەوان لە مەیدان دوور دەخرێنەوە، پێویستە بچنە سەر جەمسەری سیاسی خۆیان و لە پێگەیەکی هێرشبەرانە دەست بە کارکردن بکەن. وە بەڕای من ئەمە یەکێکە لە خاڵە بەهێزە گەورەکانیانە لەبەردەم باقی کۆمەڵەییانەدا کەماونەتەوە. ڕێکخراوی زەحمەتکێشان وزەیان هەیە. لە کۆتاییدا مرۆڤ لە شوێنێک بڕیار دەدات کە من باڵی ڕاستم و دەڕۆم، ئەمە بە خەڵک دەڵێین و هێز کۆدەکەینەوە. لانی کەم شتێک دەست پێدەکەم. ئەمڕۆ هەواڵنامەی کۆمەڵەدەدات و سبەی بە “هاونیشتیمانیانی خەباتکار” دەست بە ڕاگەیاندنەکەی دەکات. ئەو پێی وایە هەموو مرۆڤەکان ئەم نۆستالژیایە سیاسییەیان هەیە، وەچاوەڕێی ئەوەن کەسێک ناوی گۆڤارەکەی بنێت هەواڵنامە، بۆ ئەوەی لەبەردەمیدا بکەونە سەر زەوی. تێناگات کە هەمان ئەو کەسانە کاتێک باسی هەواڵنامەی کۆمەڵەیان دەکرد بە کافیان نەزانی و چوون و شتێکی تریان کرد. دەیەوێت کاتژمێرەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە ئەو کەسانە هێشتا نەگەیشتنە ئەنجامێکی دیکە. لەو بەروارەوە تا ئێستا ڕەنگە ژمارەی دانیشتوانی کوردستان دوو هێندە و نیو زیادی کردبێت و هیچ کامیان نازانن هەواڵنامەی کومەڵە مانای چییە. ڕەنگە، سبەی بیەوێت بە “هاونیشتیمانیانی تێکۆشەر” دەست بە ڕاگەیاندنەکەی بکات. پێدەچێت ئەو کاتەی لە شۆڕشی ١٣٥٧دا بە هاونیشتیمانی قسەی لەگەڵ خەڵک دەکرد، کارێکی باشی دەکرد. ئەمە نۆستالژیا و پەرستنی ڕابردووە. دوودڵی و پەشیمانی ئەو ڕابردووەیە کە پێی وایە دەتوانێت بە تەنیا سەرکەوتوو بێت. کە لەڕۆژی خۆیدا شکستی هێناوە. چۆن دەتوانیت دووبارە دروستی بکەیتەوە؟ لە ئەنجامدا بە بڕوای من ڕەوتی سازمانی زەحمەتکێشان وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی هیچ شانسێکی نییە. ئەگەر بچێتە سەر ناسیۆنالیزم هێز لەدەست دەدات. دەبێت لەگەڵ حیزبی دیموکرات چەقەسرۆی بکات لەسەر ناوچەی کاریگەری خۆی. بچێت ئاڵای ناسیۆنالیزم لە حیزبی دیموکرات وەربگرێت. ئەگەر حیزبی دیموکرات پاسیڤ و ناچالاک بێت، هەندێک کە کوردن، ناسیۆنالیستن و ڕەچەڵەکێکی نەتەوەیییان هەیە و دەیانەوێت کارێک بکەن، بەدوای ڕێکخراوێکی ئەڵتەرناتیڤدا بگەڕێن. هەندێکیان لەگەڵ شێخ جەلال و هەندێکیشیان لەگەڵ عومەر ئیلخانیزادە دەچن. ئەمەش ڕوودەدات. بەڵام ئەگەر حیزبی دیموکرات چالاک بێت، ژینگە تەسک دەبیننەوە و ناچار دەبن پێناسەیەکی نوێ تر بۆ ناسیۆنالیزمەکەی خۆیان بدەنە دەرەوە و بە بۆچوونی من ڕوو لە فالانژیزمی نەتەوەیی دەکەن. بە بەراورد لەگەڵ حیزبی دیموکرات کە جۆرێکە لە ناسیۆنالیزمی سەرەکی و دامەزراوەیی لە کۆمەڵگای کوردستاندا و پلەیەک لە ناسیۆنالیستی عەلمانییە، پێدەچێت ئەمانە ناسیونالیستەکان چڕتر بکەنەوە و لە داهاتوودا لە پێگەیەکی ناسیۆنالیستییەوە فشار بخەنە سەر حیزبی دیموکرات. ئەوان سەرنجیان لەسەر کولتووری نەتەوەیی، لەسەر دابەشبوونی کورد-فارس، لەسەر سازانی حیزبی دیموکرات لەگەڵ ناوەند. ئەو ئامانجەی کە هەیانە و ئەو ئیلهامەی کە بەدەستی دەهێنن بریتییە لە پ.کا.کا بینیویانە کە لە ئێراندا ڕەنگە هەندێک گەنج هاوسۆزیان بۆ پ.کا.کا هەبێت و وێنەی ئۆجەلان بەرزکەنەوەو لەسەر دەرو دیوار بنوسن “ئاپۆ” وا بیردەکەنەوە دەڕۆن وئەوە لە دەستی ئۆجەلان دەردەهێنن.وابیر دەکەنەوە ئەگەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بتوانێت کاریگەری لە ئێراندا پەیدا بکات، بۆچی ئێمە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی خۆمان دروست نەکەین؟ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕووبەڕووی کۆمۆنیزم نییە، نە ڕووبەڕووی ناسیۆنالیزمێکی کوردی جێکەوتە و چەسپاوە کە لە ئێوە کۆنتر و بەتواناتر بێت. عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دۆخێکی سیاسی و لە دۆخێکی کۆمەڵایەتی جیاوازدا کاردەکات. لە دۆخێکی زۆر خنکێنەردا. تا ئەو ڕادەیەی کە ئەگەرلە ئێراندا کرانەوەیەک ڕووبدات و بزووتنەوەیەکی جەماوەری سەرهەڵبدات، ئەم پڕۆژەیە سنووردارتر دەبێت و بە ناچاری وێران و خەمناکتر دەبێت. ئەگەر خەڵکی ئەم ڕێکخراوە عەقڵیان هەیە و ئەگەر دەیانەوێت خۆیان لەم ڕێبازە بەدفەڕە بۆ پاکتاوی نەتەوەیی تێنەپەڕێنێت، پێویستە بچنە ناو حیزبی دیموکراتەوە. پێویستە بە ویژدانەوە بچێتە ناو حیزبی دیموکراتەوە. ئایا پلاتفۆرمی ئێوە جیاوازە لە حیزبی دیموکرات؟ بەس نییە کە ئەوان سەرۆکی خۆیان هەبێت و ئێمەش دەمانەوێت ببینەسەرۆک بەس نیە. کەسێکی سیاسی دەڵێت ئەو حزبە بیرۆکەی من دەردەبڕێت و منیش پەیوەندی پێوە دەکەم. پێم وایە دە ساڵ لەمەوبەر عەبدوڵڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادە و کەسانی دیکەی لەو جۆرە دەچوون و دەیانگوت دوای ئەم دابەشبوونەی حیزبی کۆمۆنیست دەبێ سەرلەنوێ بە بیروباوەڕەکانمدا بچمەوە. و پاشان وتی کە من خۆم بە کۆمۆنیست دەزانم، بەڵام ئەم سەرلە ئێوارەیە فڵان و فیسارە، و ئەو قسەکانی ئێستای خۆی دەڵێت و وتی کە من هاتووم بۆ ئەوەی بچمە ناو حزبی دیموکراتەوە، دوو سێ ساڵ بوودواتر لە کۆمیتەی ناوەندی سەیریان دەکرد، بەڵام ئێستا بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. ئێستا خەریکی دانوستان بوو و باسی ئۆتۆنۆمی خۆی دەکرد و بەخۆڕای دەماری هاوڕێیانی پێشووی ورد نەدەکرد. ئەوان ئەم کارەیان نەکرد. بەڕای من ئەمانە ئەبێت وەک بزوتنەوەیەک سەیر بکرێن کە دەیەوێت بچێت و فالانژیزمێکی میللی ڕێکبخات و ئەبێت ڕێگری لێبکرێت. ئەمانە پێویستە بەو شێوەیە ئاشکرا بکرێن. وە بەڕای من لانیکەم ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دڵنیابین لەوەی کە خەڵک ماهیەتی ئەم شتانە و کەمتەرخەمی سیاسی خۆیان دەزانن. بەڕای من هێزێکی سەرەکی نین، هێزێکی تێکدەرن، مووێکن لەسەر لوتی حیزبی دێموکرات و مووێکنە لەسەر لوتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکارین و نابن بە هێزێکی سەرەکی لە کوردستاندا کۆمەڵگە بەهۆی ئەوەی کە دوو دیوی جەمسەری سیاسی لە کۆمەڵگادا پێناسە کراون.

٧- سەبارەت بەو کۆمەڵەی کەهەیە
لێرەدا دەمەوێت چەند وشەیەک لەسەر ڕەوتی کۆمەڵە بڵێم ئەو ڕەوتەی کە ئیبراهیم عەلیزادە سەرپەرشتی دەکات. ساف و سادە، ئەوەی ئێستا دەیبینین لەیەک دەچێت. ئەم دۆخەی ئێستا ناتوانێت بەردەوام بێت. ئەو دۆخەی کە تێیدا وەستاوە دژبەیەکە. ئەمە ئەو ڕەوتەیە کە ناسیۆنالیزم نایەوێت لەگەڵیدا بڕوات. دەیەوێت بە بەراورد بەو کەسانەی کە لێی جیابوونەتەوە چەپ بێت. بەڵام پێی وایە پێویستە ناسنامەی خۆی لە بەرامبەر چەپدا بکێشێت. لە ڕوانگەی ماددییەوە، هەوادارەکانیان لە کۆمەڵگادا خۆیان بە نزیک لە ئێمە دەزانن، هەرکەسێک بڵێ من کومەلەییەکم لە شاری مەهاباد و سنە وهتد دەڵێ من هەست بە نزیکیی لەگەڵ جەماعەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا دەکەم. بەڵام درێژەپێدەری کولتووری ڕق و کینەی هەیە، کە سەرچاوەکەی ڕەوتی جوداخواز بووە. وە ئەمانە خۆیان کەم نەبوون. زۆرینەی کۆمیتەی ناوەندی بوون ئەوان ئەوانەن کە چاوییان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نابینێت. ئێستاش هێشتا.شەڕی خۆی لەگەڵ هیچ کەسێکی تر نەدەکردوە، موڵک و ماڵیان ئەویان خوارد و لەژێرەوە کاریان لەدژی ڕێکخراوەکەی ئەنجامداوە،ئەو پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بچێت لە ڕادیۆکەیەوە بانگەشەی دژی ئێمە بکات. لە ڕادیۆی کۆمەڵە. سنووردانان لەگەڵ ئێمەدا، بە بڕوای من، بەڵگەنامەی لەناوبردنی ئەوانە. سنووردانانیانیان و هەڵوێستی ناسیاسییان بەرامبەر بە ئێمە و بەم هۆیەشەوە بێتوانایییان لە ڕووکردنە چەپ، لەناویان دەبات. کۆمەڵە ئێستا یان ئەبێت بچێتە لای چەپ، یان هێزەکانی بداتە دەست عەبدوڵڵا موهتەدی. هیچ دەربازبوونێک لەم شتە نییە. بۆ ئەوەی چەپ بێت، ناچارە دان بە چەپی کۆمەڵگادا بنێت کە ئێمەین. وە ئەرکێتی لەم چەپە نزیک بێتەوە و ئەرکیتی بە ئاشکرا ئەم کارە بکات. ئەوەی کە یەکێک لە جەماعەتەکەی ئێوارانی ڕۆژێک سەلام وعەلەیەک لە یەکێک لە جەماعەتەکەمان دەکات وەڵامی نییە. ڕابەرایەتی ڕێکخراوێک کە دەیەوێت هەڵوێستی چەپ بگرێت چاوی خۆی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت چ کەسانی دیکە چەپن و هەمان شت دەڵێن. دەڵێت ئێمە لەم یەکە نزیکین و دوورین لەو یەکە و هتد. ئەوان دەیانەوێت لێمان دوور بکەونەوە، تەنانەت هەندێک جار دوژمنایەتیمان بکەن و پڕوپاگەندە لە دژی ئێمە بڵاو بکەنەوە و پێگەی خۆیان لەم دۆخەدا بهێڵنەوە. ئەمە ئەستەمە. بە بڕوای من ئەگەر کومەڵەی ئێستا لەسەر پێگەی مامناوەندی ئێستا بوەستێت، ئەوا نامێنێت. جگە لەوەش خوارەوە و سەرەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. ئەمە شتێکە کە ئێمە گەرەنتی دەکەین. ئەگەر لەسەر هەڵوێستی دژە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوەستن، بە بڕوای من، ڕێکخراوەکانیان لە شارەکاندا، هەرچەندە ڕەهەندەکانیان گەورە بن، بەم زووانە ڕابەرەکانیان دەخەنە ژێر مێخ، ئێوە چی دەکەن؟ من خۆم بە کۆمۆنیست دەزانم و ئەمە هاوڕێی کۆمۆنیستی منە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا، شەو و ڕۆژ پێکەوە بیر لە ئاکسیۆن دەکەینەوە. ئەو کەسەی ویستی حزبێکی ڕق و کینە دروست بکات و قێزەونی بەکارهێنا ڕۆیشت، ئەمە کولتوری ئەوان بوو، بۆ تا ئێستاش بەدوای تێزەکەیاندا دەگەڕێیت؟ بەڕای من ئەگەر بیانەوێت خۆیان لە ئێمە دوور بخەنەوە یان تەنانەت دوورییەک بپارێزن، خوارەوەیان لە دژی سەرەوەیان ڕادەوستێت. ئەگەر ئیبراهیم عەلیزادە و ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕابەرایەتی کۆمەڵە نەیەن و بە ئاشکرا نەڵێن: ڕاستڕەوەکان ڕۆشتوون، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون مێژوویان شێواند، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون کە مەودایان دانا لە نێوان ئێمە و نزیکترین بزووتنەوە لە ئێمە، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون کە تیرۆری کەساێتییان ئەنجامدا ئێمە ئەم کولتوورە قبوڵ ناکەین، و حزبی کۆمۆنیستی کرێکارای بە حزبێکی نزیک و هاوکار دەزانین، و پێمان وایە ئێمە لە یەک ئۆردوگاداین لەگەڵ ئەوان، ئەگەر ئەمە نەڵێن، خوارەوەیان دێن لەگەڵ ئێمە. من ئەمە بۆ چاکەی ئەوان ناڵێم. من وەک ڕاستییەکی بابەتیی دەیڵێم. دەڵێین ئەگەر نەهاتنە لای ئێمەدا ئەوە ئێمە خوارەوەیان دەبەین. هەرچی بیانەوێت دەتوانن بیکەن.کۆمیتە ناوەندیەکەی دەتوانێت بچێت لە ڕادیۆ سنوور بەندی بکات. لەهیچ شوێنێک سنووربەندی ناکەن، تەنها لە نۆرەی ئێمەدا نەبێت. ئەم دیاردەیە ناتوانێت بەردەوام بێت. ئێمە دژایەتییەکە لە ناوەکانیاندا دەبینین. لایەنی بەرامبەر پێیان دەڵێ بۆچی ناوی حزبی کۆمۆنیستان هەڵگرتووە؟ ئەم ناوە بێمانایە، بۆ سەیرت کرد؟ ئەم ناوە پێویستە وازی لێبهێنرێت. دەڵێن نەخێر! ئێمە بەرگری لەم ناوە دەکەین. ئەمە ئەو بیرەیە کەتێی کەوتوون. تۆ ناتوانی بەرگری لە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەیت بەبێ بەرگری لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. وە ناتوانن بەرگری لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەن ئەگەر بە سەر بەرزیەوە بەرگری لە ئیمەمانان نەکەن. هەموو دونیا ئەو حیزبە بە هی ئێمە دەزانێت، مێژووی ڕاستەقینەی ئەو حزبە لەسەر حسابی ئێمە نووسراوە، ئەو بەڵگەنامە و ئەدەبیاتانەی کە دەتەوێت بەرگری لێبکەیت، هێشتا هی ئێمەیە. ناکرێ بێیت و بەرگری لە کۆنگرەی شەشەم بکەیت و دواتر ڕستەیەک بنووسیت کە نووسینی ئەو بەڵگەنامانە بێگومان گرنگ نییە و هەر کەسێک دەیتوانی بیاننووسیبێت. ئەوە بەو شێوەیە نییە. ئەگەر کۆنگرەی شەشەم بهێڵیتەوە، مەنسوور حیکمەت لە مۆخی ئێسکی ڕێکخراوەکەتدا دەهێڵیتەوە. ئێوە ناتوانن پارێزگاری لە پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیست بکەن و هەڵە بکەن، چاوپۆشی بکەن یان هەوڵی ئەو کەسانە بشارنەوە کە لەدژی ئەو ناسیۆنالیستانەدا خەباتیان کردووە و لایەنگرییان کردووە و هەشت ساڵ ئەو حزبەیان بردۆتە پێشەوە. خەڵک داوات لێدەکەن کەمێک لەسەر ئەم مێژووە ڕوون بکەیتەوە کە بەرگری لێدەکەیت. ئێمە گرەنتی ئەوەتان پێدەدەین کە ئێوە ناتوانن ئەم کارە بکەن. بەرگریکردن لە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەرگریکردنە لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەرگریکردن لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش بەرگریکردنە لە ئێمە. ئەوەی نایەوێت بەرگریمان لێبکات، درۆ دەکات کە دەیەوێت بەرگری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات. ئەمەش ناکرێ. وەک چۆن کەس ناتوانێت بەرگری لە بەلشەفیزم بکات و هێرش بکاتە سەر دەرودەستەی لینین لە ساڵانی پێش شۆڕشدا. ئەمەش ناکرێ. پێت پێدەکەنن، قبوڵ ناکەن. لەوانەیە مرۆڤ سەری بخاتە ژێر بەفر، بەڵام ئەوانی تر بە پێ دەڕۆن و دیمەنەکە دەبینن. لە ئەنجامدا هێشتنەوەی ناوەکە بەبێ ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوو لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بکات، لەناویان دەبات. ئەگەر بێن و بڵێن ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین، ئێمە کە ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران جیانەبووینەتەوە، ناڵێین بەچوونەکانماندا چووینەتەوە ، تا دوا سات کە جێیان هێشتین لەگەڵیان بووین و کاتێک ڕۆیشتن دەنگمان پێیان دا. ئێمە هیچ ڕەخنەیەکمان نەوروژاند، ئەوان مەودایان هێشتەوە، ئێمە لەسەر یەک هێڵین و بۆ ئەم شانازیەش تا ئێستا نەریتێکی هاوبەشمان هەیە، ئەگەر ئەمە بڵێن شانسیان هەیە. ئەمە ئاسۆیەکە بۆ هەندێک کەس کە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن. بەڵام ناکرێ مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە پێی گێڕانەوەی عەبدوڵڵا موهتەدی بنووسرێت و دواتر بەرگری لێبکرێت. دەبێت هێرشی بکرێتە سەر. لە ئەنجامی نەهێشتنی ئێمە، نەهێشتنی ئەوانەی لێرە دانیشتووین، نەهێشتنی من، نەهێشتنی ئێوە، نەهێشتنی ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران کە زۆرینەی سەرکردایەتی ئەو ڕێکخراوە بوو، لەو بەروارەوە بە واتای ڕاگەیاندنی شکست دێت. کاتێک گروپی موهتەدی دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر مێژوو، ئەم لایەنە نامەی داخراو بڵاودەکاتەوە کە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەموو ئەوانەی ئارەزووی ئەم مێژووەیان هەیە بێن و بەرگری لەم مێژووە بکەن. تۆ لەگەڵ ئێمەدایت بەسەرچاو! عەبدوڵڵا موهتەدی لە ئێمە دەترسێنن. واتە بڕۆ وەڵامەکەت لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وەربگرە. تا ئێستا بەم شێوەیە. تا ئێستا ئێمە تاکە بزووتنەوەین کە بەرگری لەو مێژووە دەکەین. ئێمە تاکە ڕەوتین کە بەها بەو مێژووە دەدەین. وە ئەم هەڵوێستەی ئەوان ناسکە و بەردەوام نییە.
لەوانەیە بیر لە ئەگەرێکی دیکە لێکۆڵینەوە بکەن و ئەمەش لە هەموویان کۆمیدیترە. بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە و بیبینین لە ڕێگادا کەوتووەتە ناو توێشووی کێوەو، یان بچن بە دوای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هەرکەسێک لە پەنجەرەوە کەوتبێتە دەرەوە بانگ بکەن و بڵێن با پێکەوە بەشی سەراسەری چاک بکەین. ئەمە شتێکی سەیرە، بەڵام دوور نییە لە ناسیاسیبوونیان کە ئەوانیش پێیان وابوو کە کێشەی ئێمە نەبوونی فارسە. ئەگەر فارس بهێنین، بە تایبەت ئەگەر پێشتر لەم بەنداوە کەوتبێتە دەرەوە، دەتوانین بچین بە هاوکاری ئەو حزبی کۆمۆنیستی ئێران بنیات بنێین. ئەمە پراکتیکی نییە. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووین. ئەمە قسەی ڕێگای کرێکارە، جەلال تاڵەبانی دەڵێت، شێخ عز الدین حوسێنی دەڵێت، عەبدوڵڵا موهتەدی دەڵێت، کۆماری ئیسلامی دەڵێت، ئەدەبیاتەکەت دەڵێت، پەسەندکراوەکانتان دەڵێن. هەموو ئەمانە دەڵێن ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین. ئەمە هێندەی بەناڕەوا هەڵگرتنی بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینەیە، ئەوەندەش کاری ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ناوی کۆمەڵەبخاتە سەر خۆی. لەبەر هەندێک هۆکاری سیاسی و ئایدۆلۆژی، کە جیا بووینەوە، ناوی حیزبمان دا بە میللەت. دە ساڵە بەم ناوە دەسوڕێنەوە و یاری بەخۆیان دەکەن. ئەو ناوە هی ئێمە بوو. لە حسابی تۆدا ناینوسن. ئەگەر دەتەوێت بنووسن، پێویستە بێیت و ئەزموونی بکەیت و بەرگریمان لێبکەیت. بە ئاشکرا و بە سەرێکی بەرزەوە بەرگری لێ بکە و وا مەزانە ئەگەر ئەمە بڵێیت پاسەوانەکەت وەک جاران چا لێ نانێت. دەبێت ورەت هەبێت بەرگری لەو مێژووە و ئەو کەسانە بکەیت. پێم وایە ئەوان چانسی ئەم کارەیان هەیە. ئەگەر کەسێک بدۆزرێتەوە، ئەگەر چەپی ئەو ڕێکخراوانە بوونێکی بابەتیانەیان هەبێت و ئەم کارە بکەن. سەبارەت بە سەرەوە، گومانم هەیە چەپ زۆر بەهێز بێت، پێم وایە هەندێک کەسی چەپیان هەیە، بەڵام پێموایە خوارەوە چەپ بێت، چونکە کەسێک ڕاست بێت و نەتەوەپەرست بێت و ئەوەندە ڕقی لەو حزبە بێت، چ پێویست دەکات لە ڕێکخراوی کۆمەڵەدابمێنێتەوە، دەڕوات لەگەڵ موهتەدی… بۆ یەکەمجار لە کۆمەڵگادا، پەنجەرەیەک هەیە کە ڕق و کینەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕق و کینەی ئەو مێژووە لێی وەربگیرێت و بکرێتە سەرمایەی سیاسی و ببێتە کادر. لە ئەنجامدا ئەگەر لەگەڵ چەپی ڕێکخراوەکەتدا بمێنیتەوە، ئەوا ناتوانیت بەم شێوازە نیوە ناچڵە خۆت بپارێزیت. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەبێ بە ئاشکرا شانازی بە مێژووی خۆیەوە بکات و لە ئەنجامدا ڕوو لە ئێمە بکات و بیەوێت لە قەڵایەکی بەهێزدا لەگەڵ ئێمە لە کۆمەڵگادا بێت، کە من پێموایە لەم حاڵەتەدا و تەنانەت لە گرنگێکی دیکەشدا ئەگەری هەیە یەکتربڕینی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە قۆناغێکی تری مێژوودا، تەنانەت یەکێتی لەم دێڕەدا. بەڵام ئەگەر ئەم کارە بکەن زۆربەی ڕابەرەکانیان دەڕۆن. دەبێت ئەمە بڵێین، بێن یان نا، لە هەموو بارودۆخێکدا، لە هەموو قەیرانێکدا و لە هەموو فشارێکدا، دوو لەو کەسانە دەچنەوە ماڵەوە. وە دوای ماوەیەک ڕوون دەبێتەوە کە ئەوان پەیوەندییان بە فراکسیۆنێکی ترەوە هەیە و پەیوەندییان پێوە کردووە. بەڕای من ئەوانەی لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە دژی ئێمەن، لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی موهتەدا جێگای خۆیان هەیە و دەچنە ئەوێ. پێم وایە ئەوە فەرهاد شەعبانی بوو کە بابەتێکی نووسی و وتی زۆر کەس هاوسۆزی قسەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی بوون، بەڵام بەدڵیان نەبووە و لەگەڵی نەچوون بەهۆی چالاکییەکانی دژە دامەزراندنەوە. ئەو ڕاستی دەڵێت. ئەگەر کەسێک بە سووکایەتی لەگەڵ کەسێک جیابوبێتەوە، دوای دوو ساڵ لێی خۆش دەبێت. ناحەزی کەسێک لە عەبدوڵڵا موهتەدی چەند قووڵ بوو؟ شه‌ش مانگ؟ حەوت مانگ؟ هەشت مانگ؟ دواجار حیزب ئەم بەربەستە تێدەپەڕێنێت و دەچێتە پاڵی. بەڕای من ئەم دیاردەیە هەمیشەیی و زوو تێپەڕ نییە. ئەو دیاردەیەی ئەمڕۆ پێی دەوترێت کۆمەڵە، هەوڵدەدات ببێتە مەیدان و تێرمیناڵێک بۆ ئەوەی خەڵک بچنە ئەوێ، هەندێکجار پەیوەندی بە ڕێکخراوی زەحمەتکیشانەوە بکەن، هەندێکجار پەیوەندیمان پێوە بکەن، هەندێکجاریش واز لە سیاسەت بهێنن. تێرمیناڵێکە چونکە هیچ ناسنامەیەکی سەربەخۆی نییە و ئامادە نییە تاکە ناسنامەی ڕاستەقینە قبوڵ بکات کە چەپەکان دەتوانن لە کوردستان هەیانبێت. گوتیشی، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هاوڕێی من بوون، ئێمە ناکۆکیمان لەگەڵیان هەیە، بەڵام بڕیارە ئەم جیاوازییە چارەسەر بکەین.

٨- بوێری سیاسی، کۆمەڵەی کۆمۆنیست یان…؟
ئەمەش پێویستی بە بوێری سیاسی هەیە. بەڵام بە بڕوای من ئێمە و ڕەوتی زەحمەتکێشان ئەم بوێرییەمان نیشان دا. تەنها لەم ناوەندەیە کە ئازایەتیەکەی بە پێچ وپەنایە. دواجار موهتەدی بڕیاریدا پشت لە بەشێکی گرنگی ژیانی خۆی بکات کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەوهۆیەوە ڕێزیان لێدەگرت. لەبەرئەوەی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو یان زۆر ماندوو بوو بۆ بنیاتنانی ئەو حیزبە، پۆپۆلیزمی تێکشکاند و وەک کەسایەتییەکی کۆمۆنیستی ڕێزی لێدەگیرا کە یارمەتی کۆمەڵەی دا بۆ چوونە ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. بڕیاری داوە ئەم مێژووە و ئەو ڕێزگرتنە تێپەڕێنێت. ئازایەتی خۆی بەخەرج داوە و هەڵبژاردەیەکی گرنگی کردووە. وە ڕاستەوخۆ سەیری هەڵبژاردنی خۆی کرد و لەسەری مامەڵەی کرد. بە خۆ لە گێلیدان و بە سەرخۆدا نەهێنان ناتوانیت ڕێکخراوێکی سیاسی دروست بکەیت. ڕێکخستنی سیاسی دەرئەنجامی هەڵوێستێکی شەفافە. ئیتر هەموان ئەمە فێربوون. هەڵوێستێکی ڕوونت هەبێت، هەوادارەکانت لە کۆمەڵگادا لە دەوروبەرت کۆدەبنەوە. لە ئەنجامدا بە بڕوای من بزووتنەوەی ئیبراهیم عەلیزادە، بزووتنەوەی کۆمەڵە لە دۆخێکی ناڕێک و پێکدایە. ئەو ڕاستییەی کە دەڵێن ناسیۆنالیستەکان لە ژینگەی کاردا کاریگەرییان نییە، ژینگەی کوردستان فاڵانژیستی و قەومی نییە، مرۆڤەکان لە کوردستان زیاتر دەیانەوێت لە ئێراندا یەکبگرن لەوەی کە دەیانەوێت جیاببنەوە، هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزییان نییە بەرامبەر بە نەتەوەکانی دیکە گروپەکان، هۆکارێکی کافی نییە بۆ ئەوەی بڵێین ڕەوتی زەحمەتکێشان بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات. لە کۆتاییدا لە کۆمەڵگەیەکی چەند ملیۆن کەسیدا ئەگەر دوو هەزار کەس بدۆزیتەوە، ڕێکخراوێکت هەیە. تا ئێستا ئەم کارەی کردووە. کۆبووەوە، شمشاڵێکی بۆ کولتووری نەتەوەیی و میللی لێدا و هەندێک کەسی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەیەک بکەن بۆ ئەوەی هاوار بکەن بژی پ،ک،ک،ا. حیزب لەسەر ئەم هێڵە کۆدەبێتەوە. ناکرێ تەنیا خەڵکی ئاسایی کۆمەڵگا کۆبکرێتەوە. به ڵام هه موو کۆمه ڵگه یه ک که سانی نابەرپرسی هه یه ، هه ندێک جاریش مێژوو له لایه ن که سانی نابەرپرسەوە وه دروست ده کرێت و ژیانی خه ڵک بۆ چه ند ده یه یه ک پڕ له ناخۆشی ده که ن. لە ئەنجامدا ئەم ڕێکخراوەی کۆمەڵە ئەگەر نەیەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە، دۆڕاوە. ئامۆژگاری من بۆ ئەوانەی چەپن ولەم ڕێکخراوەدا ماونەتەوە، لابردنی ناوەکەیە لە خۆت. ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لابەرن، خۆتان بەکۆمەڵەی کۆمۆنیست ناوببە، بۆ ئەوەی ڕوون بویەوە تۆ خۆت بە کۆمەڵەی کۆمۆنیست دەزانیت و ئەوانیش کۆمەڵەی ناسیۆنالیست. هەرکەسێک بیەوێت بڕوات با بڕوات. یادی ئەزمونی مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕابگەیەنن و بڵێن کە ئەزمونێکی بەنرخ بوو، ئێمە لە ڕاستیدا ئەو حیزبە نین، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کەسانی جیاوازی لەخۆگرتبوو کە چوونەتە شوێنی جیاجیا، ئێمە ئەو ئەزموونە نین ، ئێمە ئەو پراکتیزەیە نین، ئێمە کۆمۆڵەی کۆمۆنیستین، ، کە ئەگەر بیانەوێت ببن، بەڕاستی هەن. ڕابگەیەنین کە هێزەکانمان دەهێڵینەوە و با ئایندە دیاری بکات کە ئایندە چی دەڵێت لەسەر یەکڕیزی چەپەکان لە کوردستان. ڕەنگە لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هەموو کەسێکی تر و هتد زۆرێک لە ناکۆکیەکان چارەسەر بکرێن. ڕەنگە هەزار و یەک ڕەخنەی هەبێت کە پێویستە بۆچوونی خۆی لەسەری بدات. لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە خۆیان بە کۆمۆنیست ناوببەن و مشتومڕ لەسەر ناوەڕۆکی سیاسی و چینایەتی ناکۆکی خۆیان لەگەڵ بزووتنەوەی موهتەدی وەربگرن و هەوڵی بەدەستهێنانی هێز بدەن. ئەگەر ئەو دە کەسەی سەرەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ناکۆکییان لەگەڵ عەبدوڵڵا موهتەدی ئەوەندە قوڵ نییە، با بڕۆن. چونکە هەرچۆنێک بێت ئەوان دەسەڵاتی ئەو لایەنەن. لە ئەنجامدا ئەگەر چەپەکان لە کۆمەڵە لێم بپرسن چی بکەین؟ پێیان دەڵێم بڵێن کە ئەم ناوە بەم شێوەیە بەرگری لێ ناکرێ، با خۆمان بە حزبی کۆمۆنیست ناو ببەین و بە ئاشکرا ڕایبگەیەنین کە ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نزیکین و پێمان خۆشە لێیان نزیک بین. وە باس لە ڕاستییەکانی ڕابردووی هاوبەشمان بکە و ئەگەر جیاوازیمان لەگەڵیان هەبوو، با جیاوازیەکانمان بڵێین. ئه گه ڕ ئه م کاره نه که ن، خوارەوەی کۆمه ڵه له گه ڵ ئێمه دێن و سەره وه ی ئه وان ده چێته پاڵ موهتەدی. ئەمە شتێکە کە سەد لەسەد ڕوودەدات. درەنگ یان زوو. ڕەنگە یەکێک یان دوو لەوانەی سەرەوە لەگەڵ مەهتەدی نەڕۆن، ڕەنگە هەندێکیان پاسیڤ بن و لەگەڵ کەسدا نەڕۆن، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە هەندێکیان بگەڕێنەوە و خۆیان بچنە ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە. بەڵام بەڕای من ئەزموون دەتوانێت شتێکی تر بێت.
بۆ نابێ بنانەوێت هەموو کۆمەڵە بە ئێمەوە پەیوەست بن؟ بۆچی بوونی کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیست باشە؟ من پێم وایە ئێستا بوونی کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیت باشە، چونکە کۆمەڵە هێشتا مەقولەیە کە دەبێت لە کۆمەڵگای کوردستاندا چارەنوسی دیاری بکرێت. من لە ڕوانگەی مێژووییەوە هیچ گومانێکم لەم دیاردەیە نییە. ئێمە گروپێکین. تۆماری مەدەنی هەرچییەک لەسەر ئەم پرسە بڵێت، پەیوەستە بە خۆیەوە. ئێمە گروپی خۆمانین، حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانمان پێکهێنا و پەیوەندیمان بەو حیزبەوە کرد. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووین. لە هەمان کاتدا کە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران جیا بووینەوە، گوتم ئەمە پاکتاوێکی ئەرێنییە. لەبری پاککردنەوەی نەرێنی، ئێمە پاککردنەوەی ئەرێنی دەکەین. گوتمان ناو و سەرپێکهاتە هی تۆیە، نەریت و هێز هی ئێمەیە. وتیان قبوڵمان کردووە و بە دوای کارەکانیاندا ڕۆیشتوون. بەڵام کەس باوەڕی نەدەکرد کە ئەوانن. ڕەنگە زۆر کەس قبوڵیان کردبێت کە کۆنگرەی یەکەم کۆمەڵێک کرێکاری زەحمەتکێشن. ئێمە ئەو گرووپە نەبووین و ئیدیعا ناکەم کە ئێمەش بووین. کۆمەڵە پێش ٥٧ ئێمە نەبووین و ئیدیعا ناکەم کە ئێمەش بووین. بەڵام سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و تەنانەت کۆنگرەکانی پێشووی کە لەسەر ئەم هێڵە بووین ئێمەین، کەسایەتییەکانی لێرەن، نەریتەکەی لێرەدایە، بەرگرییە سەربەرزەکەی لێرەدایە، هەستیاری بەرامبەر بە ناوەکەی لێرەدایە و هەستیاری بەرامبەر بە ناوەکەی چارەنووسی لێرەدایە. من پێم خۆش نییە کەسێک خێڵە جیاوازەکان ڕیز بکات بۆ ئۆردوگاکانیان، کوملێی لەسەر سنگی نووسیبێت. کومهلێ مێژووی ژیانمانە. بە تایبەت کە چەمی عەلیزادە هێزیان پێدەبەخشێت. بۆ ئەو گروپەی کە دەیانەوێت قۆڵبەستی کۆمەڵە ببەستن و فەرمان بکەن، “قسە بکەن!” هێز دەبەخشێت. ئێمە ڕێگە نادەین کەسێک بە ناوی کۆمەڵە ئەم کارە بکات. وە بوونی گروپێکی کۆمۆنیستی یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی ڕێگە بەم کارە نەدەین. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران خۆی سەربەخۆ لەم مۆر و واژۆیانە ناسنامەی خۆی بەدەستهێناوە و ئەگەر ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی ٨ مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت، دوو جەمسەری ڕوون لە کوردستانی ئێراندا سەرهەڵدەدەن کە یەکێکیان ئێمەین. ئەم جەمسەرە تازە دروست بووە. پارێزگاری کوردستان تاڵە دەستی لە دەستی جەلال تاڵەبانی نەدا تا هێزەکانی ئیبراهیم عەلیزادە نەچنە مەریوان. ئەو دەیویست نەچینە مەریوان. تا ئێستا ناڕەزایی دەرنەبڕیوە بەرامبەر بە ڕۆیشتنی ئەو تیپانە. ئێمە کێشەی بۆرژوازی لە کوردستانداین، ئێمە کێشەی کۆماری ئیسلامیین لە کوردستان، کێشەی ڕاستیشین لە کوردستان. وە بێگومان ئێمە فەرشەکانمان لە ئاوەکە دەکێشین. ئەگەر کۆمهلێ ئەم شەڕە نەکات ئێمەش ئەم شەڕە دەکەین. ئەگەر بەم فالانکسیە نەشکێن ئێمەش دەشکێنین. ئەمە چارەنووس و کاری ئێمەیە. بەڵام گرنگە حزبێکی کۆمۆنیستی هەبێت کە ڕێگە نەدات بە هەمان شێوە بوختان بەم ناوە بکرێت، ئەم باسە بە کراوەیی بمێنێتەوە و با پێکهاتەی کوردستان حوکمێکی ڕاستەقینەی لەسەر بدات. لە کۆتاییدا حزبی شیوعی پەیوەندی بە هەر ئەزموونێکەوە دەکات کە حزبی شیوعی کرێکاری لە کوردستان دروستی دەکات. نازانم چەند کەسی ئەمڕۆی کۆمەڵە تێیدایە. لەوانەیە هیچ کام لە سەرکردەکانی تێیدا نەبن. بەڵام ئەگەر دەتەوێت، لە بەردەم ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ڕێکخراوێک ڕێکبخە، و ئەگەر دەتەوێت بڵێیت من بەرگری لە ناوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەم، و ئەگەر دەتەوێت بڵێیت ئێمە کۆمۆنیستین، ئەوا سەرقاڵی گەشەپێدانی… بناغەکانی بزووتنەوەکەمان. ئێوە هێز بۆ پارتی ئێمە دروست دەکەن. پێویستە ئەمە بزانیت و شانازی پێوە بکەیت.

ئەوەی کە ئێمە جارێک لەگەڵ ئەمانەدا چووین و دواتر ئازارمان چەشت، هۆکارێکی بەس نییە بۆ ئەوەی خۆمان لەم پرۆسەیە بەدوور بگرین. چی کێشەیەکی تێدایە؟ جاری پێشوو بە چاوی داخراو و بەبێ شیکردنەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی-سیاسی کردت، باشە ئەمجارە چاوت بکەرەوە و ئەم ڕیزە هەڵبژێرە. ئەی جاری پێشوو چیمان کرد؟ ئێمە هێڵێکمان دانا و تۆ هەڵتبژاردن کرد. ئەگەر ئەمجارەش ئەو کارە بکەیت چ کێشەیەکی تێدایە؟ هەندێکیان دەتوانن ئەم کارە بکەن. من کێشەی کالیبەرم لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەدا هەیە. کەسێک کە کالیبەری هەبێت دەتوانێت بچێت ئەم ڕێکخراوە لەم دۆخە دەربهێنێت و بیکاتە ڕێکخراوێکی دینامیکی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە ژیانی چەپەکانی کوردستاندا دەگێڕێت. ئەگەر کەسێکی وا نەبێت بەڕای من نامێنن. پێم وایە ئەم ڕەوتە بەو شێوەیەی ئێستا نامێنێت. بە هەڵمەت ئەحمەدیان بڵێ بڕۆ گۆڤارەکە لەچاپ بدە، هیچ وەڵامێکی نییە. دەبێت ئاڵاکەت بەرز بکەیتەوە. وە ئەگەر لە ئاڵاکەت دەترسیت، یان ئەگەر ئاڵاکەت بەو شێوەیەی کە دەتەوێت، بڵێ من هەم، بەڵام هەڵیناگرم چونکە ئەگەر هەڵیبکەم، خەڵک دەبینن کە من ئەم ئاڵایەم لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بزووتنەوە گەورەیەدا دەستکەوتووە لە دەرەوەی من، و نیگەرانم لەوەی کەسێک سەرنجمان بدات، تۆ ناگەیتە هیچ شوێنێک. لە بزووتنەوەیەکی سیاسیدا، بە تایبەت لە قۆناغەکانی گێژاودا، دەبێت ئاڵا هەڵبکرێت، بەبێ دووفاقی، چونکە ناتەوێت کەسێک کە لەگەڵتان نەبێت لەگەڵت بێت. خراپترین شت بۆ سیاسەتمەدار ئەوەیە ئەوانەی لەگەڵی نین بیخەنە پاڵی. دەبێت شتێک بکەیت بۆ ئەوەی ئەوانەی لەگەڵتن لەگەڵت بێن. وە ئەگەر ئەوان نەیانەوێت بڵێن کێن بۆ ئەوەی مرۆڤ تێبگات کە دەبێت پەیوەندییان پێوە بکات یان نا، ئەوا ناگەنە هیچ شوێنێک. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەبێ زۆر چالاکانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکات.

بەڕای من ڕەوتی سازمانی زەحمەتکێشان ڕەوتێکی سیاسی ناتەندروستە.
بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان – لاپەڕە ١٦٤٣ تا ١٦٦٢
دەقی نوسراوەی ئەم وتارە بۆ یەکەمجار لە “بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان”دا، چاپکراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری- حیکمەتیست، خوردادی ١٣٨٤ (٢٠٠٥)دا بڵاوکرایەوە.

تیول:

فەرهەنگی فارسی معین
(ناونیشان. ] (أ.) بەخشینی زەوی و موڵک بە کەسێک لەلایەن پاشاوە، کە لە ڕێگەی باجدان لەسەر ئەو موڵکە داهات بۆ خۆی دابین دەکات.وەرگێڕ

hekmat.public-archive.net #3370fa.html
قەیران و جیابوونەوە لە کۆمەڵە
وتارێک لە ئەنجومەنی مارکسی لەندەن
مەنسور حیکمەت
وەرگێڕانی: کاوە عومەر
٢٤یمارسی ٢٠٠١
دەقەکە لە کاسێتی وتارەکە وەرگیراوە

هاوڕێیان!

گفتوگۆی ئەمڕۆ لەسەر کۆمەڵە و جیابوونەوەیەکە کە لەودا ڕویداوە. من دەمەوێت ئەم باسە بنەمایەک بێت، لانیکەم بۆ خۆم، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو باسەی کە لێرەدا دەیکەین و ئەو پاش وپێشەی کە پێدەچێت لە قسەکانی داهاتوودا ڕووبدات، بابەتێک بنووسم لەسەر تەواوی ڕوداوەکەی کۆمەڵە و شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ باڵە جیاوازەکان، پرسی جیابوونەوە خۆی، سروشتی لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی هەریەکێک لەو کوتلانە و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەبێت چی بکات؟ زۆرێک لە ئێوە کە لێرە دانیشتوون بۆچوونی زیاترتان هەیە لەسەر ئەو پرسە، بۆیە هەوڵدەدەین ببێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی هەمووان دەرفەتیان هەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە.

بە تایبەتی باس لە سێ لایەنی کێشەکە دەکەم. یەکەم: ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم دیاردەیە، واتە کۆمەڵە و جیابوونەوە. دەگەڕێمەوە سەر ئەم مانایە و باسی مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەم. بۆچی ئەو دیاردەیەی کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەبوو بە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ئەم تێکەڵە هێزانە لێی هاتەدەرەوە، بۆ هاتنە دەرەوە و ئەم جیابوونەوەی کۆتایی دەکەوێتە کۆێی ئەو پرۆسەیە ؟ دووەم: دەمەوێت سەرنجێک لەسەر دوو فراکسیۆنی کۆمەڵەو ماهیەتی سیاسی و ڕێبازەکەیان بدەم. و لە کۆتاییدا بۆچوونی خۆم سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەریەکێک لەمانە ڕوون دەکەمەوە کە پێموایە دەبێ بنەمای سیاسەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بێت.

جیابوونەوەی ڕەوتی عەبدوڵڵا موهتەدی، عومەر ئیلخانیزادە، محەمەد شافیعی، فاروق بابامیری و چەند کەسێکی دیکە لە کۆمەڵە ڕوداوێکی چاوەڕوان نەکراو نییە. بە هیچ شێوەیەک شتێکی نوێ نییە و ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانێکی سیاسی دیاریکراو. ئەمە ئەو هێزەیە کە لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە هەبووە. ئەمە ئەو هێزەیە کە بەشداری لە دروستکردنی کۆمەڵەدا کردووە. ئەمە ئەو هێزەیە کە بە درێژایی مێژووی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵیدا بووە و ئەگەر ئەمڕۆش ببینین وەک کۆمەڵە بەش بەش و جیاواز جیا دەبێتەوە و خۆی بە کۆمەڵە ناودەبات، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار هەلومەرجەکان لە ڕووی مێژوویی و لەڕووی سیاسییەوە ڕەخساوەکە دەتوانێت ئەم شان وشکۆ بە خۆی بدات. تا ئەمڕۆش ئەم بزووتنەوەیە نەیتوانیبوو ڕێکخراوێک دروست بکات، چ جای ئەوەی بگاتە ئەوەی بە ناوی کۆمەڵەوە بیکات. بۆ ئەوەی هەڵە نەکەین، لەم باسەدا، بزووتنەوەی ئیلخانیزادە-موهتەدی بە “ڕێکخراوی زەحمەتکێشان” ناودەبەین و بزووتنەوەی ئیبراهیم عەلیزادەش بە “کۆمەڵە” ناودەبەین. بۆئەوەی جیایان بکەنەوە و ناچار نەبن ناوی کارەکتەرەکانیان بڵێین. لە ئەنجامدا ئەو ڕێکخراوی زەحمەتکێشانەی کە ئەمڕۆ دروست بووە، لەسەر بنەمای داتایەکی کۆنی سیاسی لە کوردستان دامەزراوە، لەسەر بنەمای داتایەکی سیاسی کۆن لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی پێشوو و کۆمەڵەی پێشوو. ئەوەی نوێیە ئەو هەلومەرجە مێژووییانەیە کە ڕێگەی دا ئەم ڕێکخراوە بەم ئاڵایە و لەلایەن ئەم هێزە بۆ یەکەمجار دروست ببێت. هێزەکەی کۆنە و لە دیمەنەکەدا ئامادە بووە. ئەو جەریانەی کە دەمێنێتەوە بە هەمان شێوە ڕاستەقینە. کوملەی ئێستا دیاردەیەک نییە کە بەرهەمی گۆڕانکاری بێت لەناو خۆیدا. بەڵکو بە جۆرێک ئەمانەش لەسەر بنەمای مێژووی سیاسی هەبووی بیست ساڵی ڕابردوومان سەریان هەڵداوە، ئاماژە بە وەرچەرخان یان پچڕان لە هیچ شتێک ناکەن. ئەمەش دیاردەیەکە کە لەسەر خۆی وەستاوە. بۆیە دەمەوێت بەدواداچوون بۆ ئەم مێژووە بکەم و بڵێم چۆن لە ناخی ئەم ڕوداوە دێنە دەرەوە، جێگایان چییە، تواناکانیان چین و داهاتوویان چییە.
١- جیابوونەوەی مەیلی کۆمۆنیزمی کرێکاری
پرۆسەی پێکهاتن و دیاریکردنی ڕێکخستنی مەیلە جیاوازەکان لە ناوکۆمەڵەو حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا
ئەوڕوداوە مەزنەی کە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ڕوویدا، جیابوونەوەی ئێمە بوو. جیابوونەوەی ئێمە سەرەتای ئەم هەموو پرۆسەیە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەگەر ئێمە جیا نەبووینایەتەوە، ئەم پرۆسەیە بە شێوازی دیکە ڕووی نەدەدا. ئەو باسە سەرەکییەی کە ئێمە لەو کاتە لەو حیزبەدا کردمان، ئەوەیە کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حزبی ڕووبەڕوو بوونەوەی مەیلە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانە و ئێمەش ناوی ئەو مەیلانەمان ناوە. گوتمان ڕەوتێکی ناسیۆنالیستی کورد هەیە. دەمانتوانی ئەم پرۆسەیە و ئەدای لە ڕێکخراوەکەدا نیشان بدەین کە ئێمە لە رابەرایەتیدا بووین. زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ لەم کۆبونەوەیەدان، و پۆستی سەرەکییان لەو ڕێکخراوەدا هەبووە و لە سڕابەرایەتییەکەیدا بوون، دەتوانن نیشان بدەن کە مەیلی ناسیۆنالیستی کورد چۆن و لە چ ئەرکێکدا خۆی دەرخستووە. مەیلی ناسیۆنالیستی کورد بۆ دژایەتیکردنی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەقەد خودی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنە و تەنانەت کۆنترە. ڕەوتی ناسیۆنالیستی کورد کە بە دوای ئۆتۆنۆمیدا دەگەڕێت و هیچ پەیوەندییەکی بە سۆسیالیزمەوە نییە و مەسەلەکەش تەنیا ئۆتۆنۆمییە لە کوردستان، لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. ئەو مەیلەی ناسیۆنالیستی کورد بۆ نەچوونە ناو حیزبی دێموکراتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە حیزبی دێموکرات ئۆتۆنۆمی خوازە، لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. مەیلی ژەهرپژێنی دژ بە خودی چەپ و ئەنجامدانی تیرۆری کەسایەتی و تیرۆری سیاسی و فیکری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. ئەمڕەورتە بوونی هەبوو. لە ڕۆژی خۆیدا هەوڵیدا ڕێگری لە دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات. وە لەڕۆژی خۆیدا شکستی هێنا. وە ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ و بۆ یەکەمجار دەرفەتێک بۆ گروپێکی بچووک هەیە کە ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی ئەو بزووتنەوە سیاسییە لە ئەستۆ بگرن کە لەم بیست ساڵەدا لە ساتەوەختە جیاوازەکاندا شکستی هێناوە. ئەوەی کە کەسایەتییەکانی ئەم بزووتنەوەیە، بۆ نموونە عەبدوڵڵا موهتەدی، سەر بەو بزووتنەوە ناسیۆنالیستییە نەبوون، بە بڕوای من سەیر نییە. مرۆڤەکان ڕێگاکانیان دەگۆڕن و چەندین هەڵبژاردن دەکەن. مێژووی چەپ پڕە لەو کەسایەتیانەی کە بە گوتەی ئینگلیزەکان لە هۆڵەکەیان پەڕینەوە و لەڕیزاکانی ئەم حزبەوەپەیوەندییان بە ڕیزەکانی حزبێکی ترەوە کرد. لە حزبی کرێکارانی بەریتانیادا کەسانێکی زۆر هەن کە هەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بوون. پیتەر ماندێلسۆن کە سەرکردەی ڕۆشنبیری پارتی کرێکارانی نوێ، “نیو لەیبر” و دروستکەری پارتی کرێکاران، ئەندامی ڕێکخراوی لاوانی کۆمۆنیست و ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بووە. چەندینخەزنەداریان ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بوون، ئەگەر هەڵە نەبم جاک سترۆ، وەزیری ناوخۆی ئێستا، ئەندامی حزبی کۆمنیستی بەریتانیا بووە. لە مێژووی چەپدا زۆر کەس هەن کە دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە کۆمۆنیزم هیچ سوودێکی نییە و دەچن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی وڵاتەکەی خۆیان. ئەگەر سەیری لیستی پارتە سۆسیال دیموکراتەکان بکەیت بۆت دەردەکەوێت کە پڕە لە کەسایەتییە کۆمۆنیستەکانی پێشوو. هێڵ گۆڕینی تاکێک پێویستی بە ڕوونکردنەوەیەکی زۆر نییە، هەرچەندە من ڕوونی دەکەمەوە، هەرچەندە هیچ شتێکیش ناگۆڕێت، نە لەماهیەتی ئەو ڕێکخراوەی کە دروست بووە. ئەو ڕێکخراوەی ئێستا دروست بووە، ڕێکخراوی زەحمەتکێشان، پلاتفۆرمەکەی باشترین ناسینەرێتی. ئەم ڕێکخراوە چی دەوێت؟ دەڵێت ئۆتۆنۆمی. دەڵێت فیدراڵیزم. دەڵێ، هەڵەیەکی مێژوویی گەورە بوو کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دروست بوو. نەدەبوو دروست بوایە. دەڵێت کۆمۆنیزمی کرێکاری کۆمەڵەی لەناوبرد، مێژووی کۆمەڵەی لەناوبرد. ئەم پلاتفۆرمە حزبێکی نەفرەت و کینەیە لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاری. ئەم پلاتفۆرمە پێشتر بوونی هەبوو. پێش دروستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوونی هەبووە، پێش جیابوونەوەمان بوونی هەبووە. پرسیار ئەوەیە، بۆچی دیاردەیەکی لەو شێوەیە دەرفەتی ئەوەی هەیە ببێتە گروپ؟ ئایا گروپێکی لەو جۆرە توانای گەشەکردنی هەیە یان نا؟ وە لە کۆمەڵگای کوردستاندا چ پێگەیەک دەدۆزێتەوە؟
بە بڕوای من حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە سەردەمی هاوچەرخدا یەکێک لە دیاردە سیاسییە هەرە گرنگەکانی چەپ بووە. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە هۆکاری بابەتی و ئاشکرا دوچاری جیا بوونەوە بووەوە. بەو هۆکارانەی کە کەسایەتیەکانی ئێمە بچووکترین کاریگەرییان لەسەر نەبووە. ئەوەی کە من کەسێکی باش بووم، فڵان کەسی خراپ بوو، چ کەسێک ئارامی هە بوو و چکەسێک بێ ئارام بووە، چ کەسێک هەموو شتێکی بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزیەوە دەکرد و بۆ نموونە فارسەکان بەبێ دڵسۆزی و بێ ڕاستگۆیی چوونەتە ناو ئەم پرۆسەیە، هیچیان ڕۆڵێکیان نەبوو. ئەوەی ڕوویدا هەمان بەڵایە کە دەکرێت بەسەر حزبی کۆمۆنیستی فلیپین و حزبی کۆمۆنیستی مالیزیا و حزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا و حزبی کۆمۆنیستی فەرەنسی بێت. مرۆڤەکان دوای ماوەیەک لەژێر کاریگەری هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و بابەتیدا، هێڵەکانیان لێک جیا دەبنەوە. ئەو ڕووداوانەی بەسەر حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا هات، بەس بوو بۆ داخستنی پێنج شەش ڕێکخراوی چەپی تەقلیدی. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حیزبێکە کە لەپێش ٣٠ی خوردادی ١٣٦٠وە پێشینەی بناغەی بیرکردنەوەکانی دەستەبەر دەبوو. لەو خاڵەی کە کودەتا و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی دەست پێدەکات و کۆماری ئیسلامی شمشێر دەبەستێ، لەسێدارەدانی بەرفراوان دەست پێدەکات و سەرۆک کۆمارەکەیان لە پۆستەکەی لادەبەن و شەپۆلی سەرکوتکردنێک کە دەیزانین دەست پێدەکات و چەپ تەفرو تونا دەبێت. باسە فیکرییەکانی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە دڵی وتووێژە دژی پۆپۆلیستییەکاندا دەستی پێکردبوو، کۆکرابووەوە و بەرنامەکەی بەدەست هاتبوو. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پڕۆسەی پێکهاتنی کەوتە دوای یەکێک لە خوێناویترین سەرکوتەکانی سەدەی بیستەم. ئەم وشانە مانایان هەیە. بەڕاستی ئەو ڕووداوەی لە ٣٠ی خوردادی ١٣٦٠ دەستی پێکرد، یەکێک بوو لە خوێناویترین سەرکوتی سیاسی سەدەی بیستەم. دەزانم لە شەڕی ئێران و عێراق یەک ملیۆن کەس کوژراون، یەک ملیۆن کەس لە ڕواندا کوژراون. بەڵام سەرکوتی سیاسی کاتێک حکومەتێک چەک هەڵدەگرێت و هاوڵاتیانی خۆی دەکوژێت بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی و ڕێکخستنیانەوە، دەگمەنە. پێویستە سەدو بیست سی هەزار کەس بگرن و بکوژن و خەڵکی زیاتر زیندانی بکەن و سڕینەوەی پانتایی هەموو دەرکەوتنێکی ناڕەزایەتی سیاسی بۆ ماوەیەک. بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە زینداندا ڕەتیدەکەنەوە بڵێن “من موسڵمانم” یەکسەر لە سێدارە بدەن. ئەمە یەکێک بوو لە گەورەترین ڕووداوەکان. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دوای ئەم پرۆسەیە پێک هات. وە بە جۆرێک لە وەڵامی ئەم دۆخەدا دروست بووە. بوو بە ئاڵای یەکگرتوویی ئەوانەی ئەو ئەزموونە خوێناوییەیان لە پشتەوە بوو. ئەگەر ئەو حیزبە دروست نەکرابا بەڕای من ئەو پانتاییەی ئەمڕۆ کاری لەسەر دەکەین زۆر تاریک دەبوو. هەر بە پێچەوانەی ئاڕاستەی کۆمەڵگا کە بۆ لێدان و کوشتنی چەپەکان بوو، بەشێک لە کۆمۆنیستەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و گوتیان ئێمە دەمانەوێت حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێکبهێنین، ئەوانیش پێکیان هێنا. وە جێگای سەرنجە کە لە ماوەی یەک دوو ساڵدا ئەو فەزایەی کە دژی چالاکیی کۆمۆنیست بوو، کردە وێنەی خۆیان. ئەو ڕۆژەی کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ویستی پێک بێت، نەماندەزانی ئەو کەسەی لە شارەوە هاتە ئۆردوگاکە بەکرێگیراوی ڕژێمە یان قارەمانی شۆڕشێکە؟ ئێمە نەماندەزانی کێ ئالودەیە و وچکەسێک ئالودە نییە، کێ پۆلیسە و کێ نییە، کێ تۆبەکارە و کێ نییە؟ ئێمە نەمانوێرا لە شار بە کەس بڵێین بڕۆ بەدەم قەول و قەراری کەسێکی ترەوە. لە ماوەی دوو ساڵدا حزبی کۆمۆنیست ئەو ڕێکخراوانەی ئاوەدان کردبووەوە و متمانەی بۆ گەڕاندەوە و دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی و بەرنامەی ڕادیۆیی لە سەرانسەری وڵاتدا پەخش کرد و ڕابەرایەتی ڕاگەیاند. قەوارەیەکی ڕاگەیاندبوو کە بوو بە خاڵی هیوا بۆ زۆرێک لە زیندانیەکان. بە یەکتریان دەگوت حیزبێک دروست بووە. لەبری ئەو وداڕوخانەی کە بوو، ئەم ڕوداوە واقیعێکی سیاسی گەشەسەندەوەو بەجێهێشت.

هەوڵ و دابەشکارییەکانی وەها حیزبێک ناتوانرێت بە “فڵان ڕاستگۆ بوو” و “فڵان کەس نەبوو” و “فڵان کەس ئێمەی بەرزکردەوە بۆ سەر پلیکانە” ڕوون بکرێتەوە. ئەمە تەنانەت بە وتنی کەسێک زۆر ناسیۆنالیست بووە، ڕوون ناکرێتەوە. پێویستە بزانرێت چی ڕوویدا کە حزبێکی لەڕادەبەدەر یەکگرتوو و لەڕادەبەدەر هاوذڵ لە ساڵانی ١٣٦٣ و ١٣٦٤ و ١٣٦٥دا بگۆڕێت بۆ ئەو ڕەوتەی کە ئەمڕۆ دەیبینم و چەند لقی سەرەکی لێ دەردەچێت؟

بەڕای من یەکەمین کێشە ئەوە بوو کە تا ئەوکاتەی حیزب دروست نەبوو، خودی پێکهێنانی حیزب ئەو ئایدیاڵە بوو کە ئەم بزووتنەوەیە بەرەو پێشەوە دەبات. کە حیزب دروست بوو، بوو بە ئەجێندای حیزب و کێشەکانی. ئێمە چی دەکەین؟ ئەم حیزبە چی بکات؟ لێرەوە بوو کە ئەو ئەجێندا جیاوازانەی کە هەریەکەمان لە ڕووی سیاسیەوە هەمانبوو دەستیان کرد بە دەرکەوتن. هەریەکێک لە ئێمە کە ڕۆڵمان هەبووە لە دروستکردنی ئەو ڕێکخراوانەدا بیرۆکەیەکمان سەبارەت بە کۆمۆنیزم هەبوو، چالاکیی سیاسی، چالاکیی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیزم چییە؟ ناوەڕۆکی چالاکیی کۆمۆنیستی چییە؟ ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ کۆنگرەی یەکیەتیی خەباتکارانی کۆمۆنیست، واتە تاکە کۆنگرەی یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست، بۆچوونێک دروست بکە، کارنامەکەی شتێکە لەسەر چۆنیەتی کارکردنی کۆمۆنیستەکان؟ نەک ئەوەی پلانیان چییە و بیروباوەڕیان چییە؟ پێمان وابوو چاکمان کردوون. پرسیارەکە ئەوە بوو، کاری کۆمۆنیستی چییە؟ کۆنگرەیەکی تایبەت بوو بە کاری کۆمۆنیستی. دەمەوێت بڵێم کەسانێک بۆچوونێکیان هەبوو کە سبەی کە حزبی کۆمۆنیستی ئێران دروست دەبێت، ئەم حیزبە چۆن کار بکات. ساڵێک یان دوو ساڵیان پێچوو تا ئەم بیرۆکانە خۆیان نیشان بدەن. کەواتە مەبەستمان لە پێکهێنانی ئەم حیزبە چی بوو؟ حیزب دروست بوو، ڕادیۆی هەیە، ئیمکاناتی هەیە، هێزی چەکداری هەیە، بووەتە جەمسەرێک کە دەتوانێت هیوا بە خەڵک ببەخشێت و ئەوانیش بۆی ڕادەکێشرێن. ئێستا پێویستە چی بکرێت؟
بۆ بەشێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، وەڵامەکە بوو بە بنبەستێک. ئەو بنبەستەی کە بە هۆی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە بڕوای من کۆتایی ئاسۆی گەڕانەوەی چەکدارانە بۆ شار لە کوردستانی ئێران بوو. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵە بە مانای فراوانی وشەکە لە سەردەمی شۆڕشدا دروست بوون. زۆرێکیانم لەبیرە، لە کاتی وتنی ئەم ڕستەیەدا ڕووخساریانم لەبیرە، “پێیان گوتین دەڕێنە چیاکان دەگەڕێینەوە، شارەکان دەگرین، جارێک ڕوویدا و دووبارە دەبێتەوە. دوبارە نەبوویەوە.” گوتیان دەبێ چاوەڕێ بین تا شۆڕشی دیموکراسی و ئێستا یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست هاتوە و دەڵێت پێویستە لەسەر ئەم شاخانە دابنیشین تا شۆڕشی سۆسیالیستی. واتە شۆڕشی سۆسیالیستی و بەرنامەی حیزب گۆڕابوو بۆ ڤاکسینێک کە دەتوانیت بیدەیت بە خەڵک بۆ ئەوەی لەسەر گۆڕەپانەکە بمێنێتەوە. ئەگەر نامەکەی عەبدوڵڵا موهتەدی بۆ من بخوێنیتەوە کە دەڵێت بۆچی حیزب دروست ناکەن و تیایدا ڕەخنەی لە بۆچوونەکانی من گرتووە سەبارەت بە پێکهێنانی حیزب – نامەیەک کە پێش پێکهێنانی حیزب و لە کۆتایی بوونی ئەو حیزبە نووسراوە ناوچە ئازادەکان و بەناوی نامەی شیرکۆوە ناسرابوو – سەرج بدە، دەڵێت، ئەگەر ئەمە نەکەین، لەناو دەچین. دەبێت بەرەو پێشەوە بچین. ئێمە ناتوانین بژین و دەبێت حیزب پێکبهێنین. سەعید یەزدیان لە شارەوە هاتبوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موهتەدی، دەیزانی کەش و هەوا چییە. ئەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئێمە حیزب پێکبهێنین و ئەم قسە ئیکۆنۆمیستیانەی مەنسوور حیکمەت کە دەڵێ هەندێک لە کرێکاران لەگەڵمان بێن یان ڕابەرەە کردەییەکانی کرێکاران هەندێک جار لەگەڵمان بن، بەربەستێکە لەبەردەم حیزبدا. لەبەردەم ئەو باسەی ڕابەرە پراکتیکییەکان دانیشتمەوە. بەو هیوایەی چینی کرێکار بگەیەنینە بخەینە دەستوری حیزب، و منیش پرسی کادرم هێنایە ئاراوە تا بتوانین ئەم حیزبە پێکبهێنین، بەڵام حیزب کۆی هەموو ئەو کەسانە نییە کە لەم شاخانەدا دەژین. با بڵێین ئەم حیزبە کۆمەڵێک کادرن کە پلانی کارکردنی کۆمۆنیستیان هەیە و دەیانەوێت جێبەجێی بکەن. مشتومڕەکە لەوێوە دەستی پێکرد. کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چەترێکە کە لە کەشوهەوای زریاناویدا دێینە ژێرییەوە یان پلانێکە بۆ کاری سیاسی. لەو ڕێکخراوانەدا هەموو جۆرە مرۆڤێک هەبوون. ڕەوتێک هەبوو کە دەیگوت نابێت حزبی کۆمۆنیست دروست بکرێت.

با ئەزموونێکتان بۆ باس بکەین. لە سێیەمین کۆنگرەی کۆمەڵەسێ میوان بوون. عزالدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی و من. نۆرەی قسەکردنیان بە هەریەکێکمان دا. عەبدوڵڵا موهتەدیش قسەی کرد. چووم بۆ پەسەندکردنی بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. ئێمە ڕەشنووسەکەمان نووسی. من چووبووم هەوڵ بدەم تا کۆمەڵە لەگەڵ یەکێتی کۆمۆنیستەکاندا حیزب لەسەر ئەم هێڵەپێکبهێنن. بەرگریم لە پێکهێنانی حیزب کرد. عەبدوڵڵا موهتەدیش لەو کاتەدا ئەم کارەی کردووە. بەڵام دوو میوانەکەی تر چاویان ئەم پرۆسەیەی نەدەبینی. دوو میوانەکەی تر بە درێژایی ژیانیان بەم شێوەیە بوون. وتیان چی دەکەیت؟ ئێوەی کورد هەموو شتێکتان بەگوێرەی ئیخلاس داناوە و دیار نییە ئەو فارسانە کێن؟ کەس نییە. باشە ئەگەر هەموو کەسێک هەموو بوونی سیاسی خۆی بەجێبهێڵێت و بە جانتایەکەوە بچێتە کوردستان، کەس لەوێ نامێنێت. ئەگەر دوو ساڵ چاوەڕێی بکردایە، دەیبینی ئەوانەی کە کەس نین و بە کراسێکەوە هاتوونەتە کوردستان، هەموو ڕێکخراوەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و ڕۆیشتوون. کەواتە دەبێ کەسێک هەبووبێت. ڕەنگە مێژووی شتە ماددییە زیاترەکان جیا بێت لە بیست کەس یان زیاتر لە چادرێکدا. بە هەر حاڵ ئەم ئارگیومێنتە کە ئەمانە کەس نین، بۆچی ئەمە دەکەن، سەربەخۆیی خۆت لەدەست دەدەیت و ئەمە ناکەیت، قسەی عز الدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی لەو کاتەوە و پێش و دوای ئەوە بوو. بزووتنەوەی تۆبەکارانی کۆمەڵە، ئەوانەی کە گیراون و لەسەروی ئەمانەوە مەعروف کیلانە بوو، دەیانگوت نابێت ئەو حیزبە پێکبهێنرێت. هێڵی حزبی دروست مەکەن، حیزب خیانەت لەخەڵکی کورد و خیانەتێکە لە کومەڵە کە بەقەد سپای پاسداران کۆنە. هێندەی عەز الدین حوسێنی کۆنە، بەقەد جەلال تاڵەبانی کۆنە. وە هەموویان قسەیان دەکرد. ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ و نیو، دوو میوان و خانەخوێیەک پێکەوە ڕۆیشتوون، ئەوان لە یەک لا وەستاون و تەنها ئێمە بەرگری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین. بێگومان دواتر دەگەڕێمەوە بۆ ڕەوتی کۆمەڵە. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆتە ئەزموونێک کە ئێمە بەرگریمان لە دروستبوونی کردووە. ئێمە بەرگریمان لە ڕەسەنایەتییەکەی کرد. عەبدوڵڵا موهتەدی خۆی ئەمڕۆ چووە سەر پێگەی عزعەدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی و مەعروف کیلانێ و دەڵێت نەدەبوو ئەو حزبە دروست بکرایە. من لێرەدا مەبەستم لایەنی تۆبەکاری مەعروف کیلانە نیە. مەبەستم لەهەڵوێستەکەی ئەوە. گرنگ نییە ئەمەی وتووە یان لەبەر ئەوەی ئەمەی وتووە بڕیاری هاوکاریکردنی داوە. بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەم هێڵە لەدەرەوەی ئێمە و لە شاردا بوونی هەبووە. لە لادێدا لەسەر دیواردەیانووسی مەنسوور بەڵایە. یەکەیەکی سەربازی نزیک وەک زۆررۆ دەگوترا لە کۆمەڵەدا هەیە کە هەرگیز پێکهێنانی ئەو حیزبەیان قبوڵ نەدەکرد. ئێمە دەمانگوت ژن دەبێت سەرپۆشەکەی لاببات، دەیانگوت هەندێ پێشمەرگەی ئەم یەکەیە قبوڵی ناکەن. ئەگەر لە هەر پێشمەرگەیەک بپرسیت ڕازیت ئەڵێ بەڵێ. بەڵام یەکەیەکی بێناو هەبوو کە بەدەوری خۆیدا دەسوڕایەوە، حیزبی قبوڵ نەدەکرد، یەکسانی ژن و پیاوی قبوڵ نەدەکرد، چەکدارکردنی ژنی قبوڵ نەدەکرد، بانگەشەی دژ بە ئایین قبوڵ نەدەکرد، ئارگومێنتەکەی مارکسی قبوڵ نەدەکرد. ئەمانە بوونیان هەبووە. دواتر بێگومان کۆمەڵە دەنگی بە پێکهێنانی ئەو حیزبە دا. چەند کەسێکیش بە نەرێنی دەنگیان دا. ئەوان نەیانویستووە دروست بێت. لە ئەنجامدا ئەوەی دەیبینین ڕەوتێکە کە لە ڕوانگەی ناسیۆنالیزمی کوردییەوە دژی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو. حیزبی دیموکرات یەکێک لەو هێزانە بوو کە نەیدەویست ئەم حیزبە دروست بێت. با چەند وشەیەک لەسەر ئەو سەردەمە بڵێین. لەو کاتەدا حیزبی دێموکرات لە شورای میللی مقاومەتدا بوو. بەرگرییەکانی بوونی ئەو لە حیزبدا بە مەیلی ناسیۆنالیستی لەبیرمە. ئەوان دەیانگوت دێموکراتەکان لەگەڵ شورای نیشتمانی بەرگریدان ڕۆیشتوون، ئێمەش لەگەڵ حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیدا ڕۆشتووین.
کاتێک حیزب دروست بوو، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی حیزب، وتارێکی بۆ هەمووان پێشکەش کرد کە هیچ شتێکی گرنگ ڕووی نەداوە. دەبینیت من سکرتێری گشتی حیزبم، دەبینیت کۆمەڵە زۆربەی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانە پێکدەهێنێت. ئەو وەڵامی ڕەشبینییەکی دەدایەوە. وەڵامی هێرشێکی ناسیۆنالیستی دەدایەوە لە دڵیدا کە هەستی بە متمانەیەکی زۆر نەدەکرد. پێی وا نەبوو بەرگەی بگرێت. ناچار بوو بڵێت سەیرکە هیچ شتێک نەگۆڕاوە. ئەم بزووتنەوەی ناسیۆنالیستییە لەو سەردەمەدا بوونی هەبووە و لەگەڵ پێکهێنانی حیزبدا پەیوەندی بە حیزبەوە کردووە. یەک دوو کەسیان ڕۆیشتن و بوون بە ڕێبەری حیزبی دێموکرات. ئەگەر عەبدوڵڵا موهتەدی لەو کاتەدا ئەم کارەی بکردایە، یەکەمین ڕێبەری حیزبی دێموکرات بوو. یەکێک لە هێڵە تەبلیغییەکانی حیزبی دێموکرات لەدژی حیزبی کۆمۆنیست و کۆمەڵە بەڕێکەوت ئەم هێڵە بوو. هەموو حیزب و گروپەکانی چەپ لە ئێران دەیانگوت نابێت ئەم حیزبە دروست ببێت، لاوازە، دروستکراوە و هتد. وەک وتم هەندێک کەس دەیانویست حیزب ڕێکخستنەکانی خۆیان بهێڵێتەوە. ئەگەر ئاهەنگمان نەبوایە، ئەوا بەرەوڕووی هێرشی سوپا و ئەوەی پێی دەوترێت “زوڕە زوڕی تۆبەکارەکان”دا زیانیان بەردەکەوت. ئەوان پێیان وابوو ئێمە لەگەڵ حزبدا دەبینە خاوەنی سەرێکی گەورەتر ، کە دەتوانێت بە ڕۆحیەت و متمانە بەخۆبوونەوە تێیدابمێنێتەوە و چالاکی بکات. ئەوان حیزبیان بۆ کاری ڕێکخستن دەویست. ڕێکخستنەکەی لەسەر بنەمای نەبوونی ستراتیژی چینایەتی دامەزراوە. لە دڵی ئاڵوگۆڕەکاندا ئارام دەگرێت تا گۆڕانکارییەکانی دواتر چاوەڕێی پەرەسەندنی داهاتوو دەکات بۆ ئەوەی لەم کۆگایە دەریبهێنێت. ڕێکخستنەکە ئەوە بوو: با بەرەنگاری ببینەوە، هێز لەدەست نەدەین، پارە لەدەست نەدەین، ناوچە لەدەست نەدەین، ڕووخسار لەدەست نەدەین، باهەبین، ئەوانی تریش هەن. ئاخر کۆماری ئیسلامی ئەبەدی نییە. ئێمە دەمێنینەوە تا کرانەوەیەک دروست دەبێت. و لە کۆتاییدا هێڵێک هاتە ئاراوە کە کۆمۆنیزمی بۆ چالاکیی کۆمۆنیستی دەویست. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری درێژکراوەی ئەم هێڵەیە. کتێبێکی زۆر باش له باره ی ئه م بابه ته کتێبێکه به ناوی “سه باره ت به چالاکیی حیزب له کوردستان – به ڵگه نامه کانی باسە نێوخۆیییه کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” که له لایه ن ناوه ندی کۆمۆنیزمی کرێکاره وه چاپکراوه ، که سەر به هه مان قۆناغه . دڵنیابە هەوڵی خوێندنەوەی بدە. ئەو هەموو پرۆسەکە ڕوون دەکاتەوە کە من بە وردی وتم، مەیلی چی بووە، بیری لە چی دەکردەوە و بۆچی هاتۆتە ئێرە.

دوای پێکهێنانی حیزب و بەناو مانگی هەنگوینی، لێکترازانی ئەم مەیلانە دەستی پێکرد. ماوەیەک وەک حیزب بە گشتی قسەمان کرد. هەر گوتارێکم لە کۆنگرەدا پێشکەش دەکرد، دەمگوت “ئەمە بۆچوونی ئێمەیە”، “حیزب ئەمە دەڵێت”، “مەکتەبی سیاسی ئەمە دەڵێت”، “بەباوەڕی ئێمە…”، “هێڵەکەمان دەڵێت…” و هتد لەسەر. ئەم دۆخە تا باسەکانی کۆنگرەی دووهەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هەر وەک خۆیەتی . ئه گەر به وردی سه یر بکه یت ئه م جیاوازییه له باسه کانی کۆنگره ی دووه می حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ده بینیت. بەڵام هێشتا، من وەک نوێنەری ڕای گشتی “زۆرینە” لەوێ بەشداریم کرد. ئەگەر ئەمە وا نەبووایە. پێش ئەوەی بچینە کۆنگرە، لە مەکتەبی سیاسی گوتم ئەم دۆخە بۆ ئێمە ناپایەدارە. شتێکم هەیە بیڵێم. حیزب بچێت کار لەسەر هێڵێکی تر بکات. من درێژەدان بەو دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکەم و نەکردنی هیچ شتێک، و ئەو پاسیڤیەت و نەبوونی هێڵەی کە هەمانە و تەنها سەیری ڕێکخراوەکان دەکەین. وشەیەکم هەیە کە دواتر قسەکانمان بوونە ئەوەی ئێوە دەیبینن. وتیان باشە وەرە پێم بڵێ. بەڵام بە نەریتی ئەو سەردەمە هەموومان هاوڕێ بووین و ئەم قسانەم بە ناوی قسەی هەمووانەوە گوتم. بێگومان هەمووان خۆکارانە قبوڵیان کرد و هەمووان بوون بە کۆمۆنیستێکی کرێکاری. بەڵام لە واقیعدا ئەم کەلێنانە دەست دەکەن بە کرانەوە.
ئاراستەیەکی بنچینەیی پرسەکە بریتییە لە ئاراستەکردن بەرەو چینی کرێکار و کۆمۆنیزم. کۆمۆنیزم و چینی کرێکار ئەو کۆڵانەن کە هێڵی ئێمەیان جیاکردەوە. ئێمە دەمانگوت: “دەمانەوێت کاری کۆمۆنیستی بکەین”، “دەمانەوێت لەگەڵ چینی کرێکار کار بکەین”، “کرێکاران لە شارن”، “بۆیە بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەیەکی شارستانییە” و هتد. و ئەمەش دژایەتی بوو لەگەڵ بۆچوونە زاڵەکاندا. بۆ نموونە لەگەڵ تێڕوانینەکانی شێوازی کارکردنی کۆمەڵەدا دەکەووتەدژایەتیەوە. لەگەڵ شێوازی بیرکردنەوەی هەڵوەشێنەرەوە و شکستخوازانەیە کدا کە دەیانگوت قۆناغەکە قۆناغی پوکانەوەیە و دەبێبیرێکیتر بیربکەینەوە. کەوتنە ناکۆکی وردە وردە زیاتر دەبێت، قووڵ دەبێتەوە و دەگۆڕێت بۆ ناکۆکییەکی گەورە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا. تەنانەت پێش قەیرانی سۆڤیەت و پێش داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتیش. بەهۆی ئەم مشتومڕە ناوخۆییەوە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تووشی گرژییەکی ناوخۆیی دەبێت و ئەم سێ هێڵەی تێدا دەبینین. هێڵی ناسیۆنالیستی کورد تا کۆتایی کە عەبدوڵڵا موهتەدی گروپەکەی پێکدەهێنێت بە کردەوە بێدەنگە. واتا تا دامەزراندنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ، هێڵی ناسیۆنالیستی کوردی، جگە لەو ماوە کورتەی کە جەلال تاڵەبانی و جۆرج بوش سولەیمانییان داگیرکرد، بێدەنگە و گوێ دەگرێت و هیچ ناڵێت. ئیستفزاز دەکات، درۆ دەکات، لەپشتەوە چەقۆ دەوشێنێت، تیرۆر کەسایەتی دەکات، بەیتی نائومێدی دەڵێت. بەڵام نایە بۆ هیچ شوێنێک بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی دەرببڕێت. ناکرێ بگوترێ فیدرالیزم، ئۆتۆنۆمی، مردن بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزب دروست نەکرابا. ئەوەی ئێستا ڕێکخراوێک دەیکات. هەرگیز نەهاتبوون ئەمە بڵێن. بەڵام ئێمە دەمانزانی ئەمە هێڵی ئەوانە. ئێستا لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی دوای ئەم ڕووداوە ڕوویان دا، ئەگەر کەسێک، حیزبێکی کرێکاری، حیزبێکی توودە، لیبراڵێک، حیزبێکی خوردادی، یەکێک لە ڕێکخراوەی زەحمەتکیشانیەکان، یەکێک لە کۆمەلەییەکان، دابنیشێت و خۆی بکاتە قازی دەڵێت کە باسەکەی ئەوان مەیلەکان ڕاست بوون. نەک تەنها ڕاست بوو، زۆر ڕاست بوو. ئەوەندە کە بزانین هەریەک لەو ڕەوتانە ڕێکخراوەکانی خۆیان دیاری کردووە. جیا بووینەوە و دەبینین چی لێ دەرچووە. ئێمە هێڵی حەجاریانمان هەیە کە لەم دواییانەدا لێمان جیابوونەوە. ئەو پێی وایە کە کۆماری ئیسلامی خەریکە دەگۆڕێت بۆ حکومەتێکی بۆرژوازی تەقلیدی و ئەوەی لە ئێراندا دەگوزەرێت، قەیران نییە، نە شۆڕشیش ڕوودەدات، نە کەسیش دەیەوێت ڕووخاندنیش ڕوبدات. ئەمەش گۆڕینی حکومەتە بۆ حکومەتی چینی دەسەڵاتدار. حەجاریانیەکان لە ناوەوە ئەمە دەڵێن، لە دەرەوە دەیڵێن. جگە لەمانەش کەسانێکمان هەیە کە بە دوای ئۆتۆنۆمی و فیدرالیزمدا ڕۆیشتوون و کۆمۆنیزم بە خراپ و چەواشەکار ناودەبەن. ئێمە ئەوانەی دانیشتوون و سەریان کردوە بە ژێر بەفروە و دەمانەوێت ئەو ڕێکخراوانە سەیری ئەو زەڕەیە کە لێی ماوەتەوە نەکەن. وە ئەو کەسانەمان هەیە کە چوون و هێڵی کۆمۆنیزمی کرێکاری خۆیان کردۆتە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و خەریکی کاری خۆیانن. ئەگەر کەسێک دادپەروەر بێت، تۆزێک ڕێزی بۆ ڕاستییەکان هەبێت، کەمێک ڕێزی بۆ زانست هەبێت و ئەگەر بەڕاستی ڕاستگۆیی خۆی بهێنێتە ئەم باسە، ئەوا تێدەگات کە ئەم مەیلانە ڕاستەقینە بوون. عەبدوڵڵا موهتەدی دان بەوەدا دەنێت کە بەم شێوەیە بووە. دەڵێت سێ مەیلی هەبووە، من لە سێیەمەوە بازم دا بۆ یەکەم! لە دووەمدا ماوەیەکم بەسەر برد، بینیم کە هیچ سوودێکی نییە، بۆیە چوومە سەر یەکەمیان. عومەر ئیلخانیزادە پێشتر لە نێوان یەکەم و دووەمدا سەفەری دەکرد، ئێستا ڕۆشتووە و لە یەکەمدا ماوەتەوە. محەممەد شافیعی پێی وابوو لە ڕەوتی سێیەمدایە، ئێستا لە یەکەمدایە، فاروق بابامیریش هەروا. ڕەنگە پێویست بێت سەرمان بخەینە خوارەوە چونکە ڕەوتی سێیەم هێزی زیاتری پێبەخشیون لە ڕەوتی دووەم! ئەمانە واقیعی مەیل و دابڕانەکانن کە سەریان هەڵدا. تەنانەت پێش ڕووخانی سۆڤیەت و قەیرانی بلۆکی ڕۆژهەڵات، ئەم دابڕانە قووڵتر بووەوە. نازانم تا چەند بەدواداچوونت بۆ مشتومڕەکانی ئەو قۆناغە کردووە، بەڵام لە کۆنگرەی ٣، لە پلینۆمی ١٣، لە پلینۆمی ١٤، پلینۆمی پازدە و لە پلینۆمی ١٦دا دەتوانرا ئەمە ببینیت. و پاشان لە ڕوداوەکانی شەڕی کەنداو و قەیرانەکانی کوردستانی عێراق. بە ڕوونی دەتتوانی ئەم ڕەوتانە ببینیت. کەبوونە هۆی ئەوەی، بۆ نموونە لە دوای کۆنگرەی سێیەم، خۆم بۆ پۆستی مەکتەبی سیاسی کاندید نەکەم. وتم کە من بەشوێن بیرۆکەکانی خۆم دەڕۆم. کۆنگرەی سێیەم حزبی کۆنگرەیی بوو کە لە پێگەی هێڵی ٢ و بە هاوکاری هێڵی ١، هاواریان دەکرد کە ئێمە شۆڕشگێڕی و بزووتنەوەی ناوخۆیی دەهێنین. لە کۆنگرەی سێیەمیشدا هەمان خەتی هەبوو کە ئەمڕۆ دەیگرێت. دوای شەش حەوت مانگ دیسان باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەدەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی و لەدەرەوەی هەڵبژاردن و دەرەوەی کۆنگرە لاپەڕەکەی هەڵدایەوە. دوای ساڵێک و دوای پلینۆمی ١٦، ڕابەراایەتی کۆمەڵە لە دەستی چەپدایە. هێڵی چەپ دەڵێت ئەمە سیاسەتی ڕاستە و سیاسەتی هێڵەکانی 1 و 2 هەڵەیە و لایەنگری کۆنگرەی شەش کۆمەڵەیە کە بڕیارنامەکانی هێڵی چەپی پەسەند کردووە.
٢- هۆکارە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان:
کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو، داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت، چارەنووسی ناسیۆنالیزم لە چوارچێوەی هەرێم لە سنووری دابەشبوونە ناوچەییەکان، کێشەی “دیپلۆماسی” لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەدەسەڵاتگەیشتنی حزبە ناسیۆنالیستەکان لە کوردستانی عێراق…
دەمەوێت چەند شتێک لەبارەی ماوەی نێوان کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵە و کۆنگرەی سێیەمی حیزب واتە لە ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٨٧ بڵێم. لەم نێوەندەدا شتگەلێکی سەرنجڕاکێش ڕوویدا. کۆنگرەی شەش کۆمەڵە کۆنگرەیەک بوو کە تیایدا کۆمەڵە ڕۆشتە سەرهێڵی چەپ. بەڵگەنامەکانی ئەو کۆنگرەیەم نووسی. ستراتیژی حیزب لە کوردستان، تێبینیەکانم لەسەر چالاکیی سەربازیی حیزب لە کوردستان، ئاگربەستی تاکلایەنە لەگەڵ حیزبی دێموکرات. ئەمانە هێڵەکانی من بوون. چوومە ژوورەوە و ئەمانەم بەرزکردەوە. خۆشبەختانە ئیبراهیم عەلیزادە لەسەر ئەم خەتە بوو. عەبدوڵڵا موهتەدی دژایەتی ئەم باسانە دەکات، خۆی بەدوورگرت، لەو کاتەدا ئامادەنەبوون بە مانای دژایەتی دەهات، هەروەها چەند کەسێکی دیکەی ناو کۆمیتەی ناوەندی. ئەم کەسانە هەر لە شیکردنەوەی ئێمەوە بۆ حیزبی دێموکرات تا ئاگربەستی تاکلایەنە ئەم باسانەیان قبوڵ نەکرد.

کۆنگرەی شەشەم باسی ئەم هێڵەی کرد. بێگومان لەو نێوەندەدا ئۆردوگاکان بۆردومان کران و نەمتوانی بەشداری ئەو کۆنگرەیە بکەم. پەسەندکردنی هێڵی چەپ لە کۆنگرە پەسەند دەکرێت. لە سەردەمی کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵە کە بە ڕواڵەت هێڵی چەپیان لە کۆمەڵە دامەزراند، تا کۆنگرەی سێیەمی حیزب کە بە کردەیی چەپەکانیان سەرەوەی حیزبیدا ڕیشەکێش دەکەن، چی ڕوویدا؟ ئەوەی ڕوویدا کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق بوو و هەروەها ئەو لێدانە کوشندە سەربازیانەی کە لێماندرا. وە ئەو کەشوهەوایە کە زاڵ بوو کەشوهەوای نائومێدی بوو. ئەو کەش و هەوایەی کە قوربانیمان لێ وەردەگرن، ئەو کەشوهەوایە کە ئێمە لەناو دەچین، ئەو کەشوهەوایە کە “ئێستا باسەکە لەسەرڕۆحیەتە” و ڕۆحیەت دەبێت بەرز بکرێتەوە. کاتێک شەڕ کۆتایی هات، لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبدا بڕیارێکمان پەسەند کرد کە وابەستەییمان بە عێراق کەم بکەینەوە. هەوڵ بدەین چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە لەسەر پێی خۆمان بوەستین. هێڵێک کە خەریکی ئیدارەی ڕێکخستن بوو و هەروەها هێڵی نیشتمانی عێراقی بە تاکە ڕێگای ڕزگاری و مانەوە زانی. دنەدانێک کە ئەم هێڵە لەسەر ئەوەی کە “ئەوانەدەیانەوێت پەیوەندی عێراق لەگەڵ کومەڵە تێکبدەن” دەستیپێکردبوو، دیار بوو. لە نێوان کۆنگرەی ٦ی کۆمەڵە و کۆنگرەی ٣ی حیزبدا، کەش و هەوا گۆڕا، چونکە ڕێکخراوەکان لەژێر مەنگەنەی فیزیکی، دارایی، ماددی، ئایندە و هتد بوون. چوون بۆ ئەوەی بزانن سەرچاوەی ڕۆحیە چییە بۆ ئەوانەی بڕیارە لە شاخ و گردەکاندا بەبێ ئاسۆیی و بە تفەنگێک و بە ئازاری پشتەوە چاوەڕێ بکەن بزانن چیە؟ کۆمۆنیزم ناتوانێت هیچ ڕۆیەتێک بە کەسێکی لەو جۆرە بدات. ئەگەر بڕیارە لەسەر لوتکەی شاخێک دابنیشیت و دڵخۆش بیت کە بەم زووانە دەگەڕێیتەوە شار، پێویستە بچیت و نەریتی سیاسی ئەوانی تر بەکاربهێنیت. وە ئەم کارەیان کرد. لە ماوەی شەش حەوت مانگدا، وەها ناسیۆنالیزم و تەشکیلاتی پەرستنی و دەمارگیری کومەلە و بژی ناوەوە(داخل) بەرز بووەوە کە کاتێک ئەو کەسانەت لە کۆنگرەی سێهەمی حیزبدا بینی، ئیتر نەتدەناسیەوە. تەنانەت وەڵامی سڵاویشتیان نەدایەوە. دادگاییان کردبوویت و حوکمیان دابوویت و جێبەجێیان کردبوو و هاتبوونە کۆنگرە. لە کۆنگرەی سێهەمدا هێڵەکەمان شکستی هێنا. ئەگەر بەڵگەنامەکانی کۆنگرە بخوێنیتەوە بۆت دەردەکەوێت کە ئێمە گوتمان ئەم شتانە هیچ سودێکیان نیە،پێداگرتن لە زینەکە نیە. ئەو کۆنگرەیە شکستی کۆنگرەی چەپەکان بوو و دوای ئەو ماوەیە ئێمە چیتر وەک کۆمیتەی ناوەندی بەدواداچوونمان بۆ گفتوگۆکەمان نەکرد.ئیتر ئێمە وەک خۆمان قسەمان دکرد. وە باقی چیرۆکەکەش دەزانیت.

قەیرانی کەنداو و ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ڕووداوی گرنگ بوون. هەر لەبەر ئەمەشە دەڵێین کەسەکان گرنگ نیین. تۆ پرسێکی وەک داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات دەخەیتە بەردەم ڕێکخراوێک لە یۆنان، ئەوان لێکجیادەبنەووە. ماوتسیتۆنگ لەسەر پارە لەگەڵ ستالین کێشەیان هەبوو، دوو باڵی گرنگ لە کۆمۆنیزمی نێونەتەوەییدا دروست دەبێت، تابگات بەوەی کە بلۆکی پەیوەندیدار کۆتایی بێت. ڕیگانیست و تاچەریستەکان هەموو شتێکیان داگیر کرد و تاڵانیان کرد. ئاشکرایە کە حیزبێکی کۆمۆنیستی لەم بەشەی جیهاندا کاریگەری لەسەر دەبێت. ئەگەر بچن باسەکانی ئەم قۆناغە بخوێننەوە، تێدەگەن کە هەموو باسەکەمان ئەوەیە کە ناتوانین بەم ئاوێتە هاوپەیمانییەی هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییە جیاوازەکان بچینە سەر ئەم تالوکەیە. دەبێت بیربکەیتەوە. پێویستە لە بەردەم داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات و شەڕی ئەمریکا لەگەڵ عێراق، لە دۆخێکدا کە هەناسەدان قورس بوو، بوەستین و قسە بکەین. ئێمە ناتوانین لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا بچینە چارەنووسێکی وا کە ئێستا دەزانن ئۆتۆنۆمی، فیدراڵیزم، مردن بۆ کۆمۆنیزم و ئێمەی “کوردی ڕاستگۆین” پایە ئایدۆلۆژییەکانی پێکدەهێنین. تەنانەت پێش ئەوەی ئەمە بڵێین و پێش ئەوەی ببێتە پرسێکی جددیش شەڕوکێشەیان لە دژی ئێمە بەرپاکرد. ئێمە شکستمان پێهێنا. بۆ جاری دووەم کە دەستیان بە پشێوی نانەوە کرد، بڕیارماندا حیزب بەجێبهێڵین. ئێمە جارێکیان خەتی ناسیۆنالیستیمان لە ڕێکخراوەکانی کوردستاندا تێکشکاندو پاشەکشەمان پیکرد و ڕێکخراوەکانمان لە دەستی دەرهێنا. کاتێک جەلال تاڵەبانی بۆ جاری دووەم ئاڵای ناسیۆنالیزمی لە سلێمانی هەڵکرد و دەرکەوت کە بەهەشت لەبەردەم ناسیۆنالیزمی کورددا کراوەتەوە و مارکسیزمیش لەسەر شانۆی جیهانیدا لە دۆخێکی خراپدایە، دیمەنەکە وەرچرخا بۆ ئەوەی کە لەبنەڕەتدا بۆچی ئەبێت مارکسیست بیت ؟ لینین هەرچی گوت و گوتوویەتی، بژی واقیعی شیرین عەینی و… و بەم ئاسۆیە ڕۆیشتن. لێرەدا، ئیتر هەڵە بوو حزبی کۆمۆنیستی بهێڵیتەوە و خۆ فریودان بوو. بڕیارماندا لە حزبی کۆمۆنیست دەربچین.
ڕوخانی ڕۆژهەڵات مارکسیزمی لەبەرچاو خست. ڕۆژهەڵات مارکسی نەبوو، بەڵام ڕووخانی ڕۆژهەڵات مارکسیستی لەبەرچای هەمووان خست. هۆکاری ئەوەی کە هەندێک کەس لە کوردستان گوێیان لە قسەی کەسانێک کە وادیارە لە تارانەوە بە یەک کراسەوە هاتوونەتە کوردستان، لەبەر ئەوە بوو کە پێیان وابوو کۆمۆنیستن. کۆمۆنیست هێشتا سۆز و خۆشەویستی هەبوو. کاتێک کۆمۆنیست هیچ جەزبەی نەبوو، بە ئاسانی لە دژی مەنسوور حیکمەت کە تادوێنێ پێی لە لە ئۆتۆمبێلەکە نەختوەتە دەرەوە لەدەوری کۆبوونەتەوە،قسەی ناشیرین و سوکایەتی کردوە. ئەمەش بە ئاسانی دەکرا ئەنجام بدرێت. ئەگەر باسی کۆمۆنیزملە گۆڕیدا نەبێت، ئەم کەسە و ئەوانەی خۆیان بە کۆمۆنیزمەوە دەبەستنەوە چ بەهایەکیان هەیە؟ ئەوان دەستیان بە کودەتایەکی خزان کرد، کە ئێستا ڕابەرەکانیان لەم ڕێکخراوی زەحمەتکێشانەدا دەبینین، ئەو کودەتای خزانە کە لەسەر پرسی جەلال تاڵەبانی و دۆسیەی سولەیمانی دەستیان پێکرد، ئەو باوەڕەی لای ئێمە دروست کرد کە دەبێ بچین. لە گەڵ خۆمدا کەوتمە بیرکردنەوەی ئەوەی کە ئیتر ئێمە ئەم پرۆسەی دووەمە لەدەست دەدەین. ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا چونکە یاساکانی یارییەکە زانرا. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەبێ ئێمە پارێزگاری لێناکرێت، بۆیە دەبێت کودەتاچییەکە بگەڕێتەوە دواوە. بەڵام کۆماری ئۆتۆنۆمی سلێمانی نەک هەر بە بێ ئێمە پارێزگاری لێ بکرێت، بەڵکو بۆ ئەمەش پێدەچێت ناچاربن بەسەر تەرمەکانی ئێمەدا تێپەڕێن و پێدەچێت ئەمجارەش ببێت. هێرشی یەکەم هێرشیتەشکیلات چیەکان بوو، بەڵام هێرشی دووەم هێرشی ئەوان نەبوو، هێرشی هێڵی یەکەم بوو، واتە ناسیۆنالیستەکان. ئەگەر سەیری نووسینەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی بکەیت لەو ماوەیەدا، دەتوانی گواستنەوە لە ئۆردوگایەکەوە بۆ ئۆردوگاکەی تر ببینیت و کارەکانیان ئەمڕۆ لە دڵسۆزی بۆ هێڵەکەیان زیاتر نییە. لە ئەنجامدا لە قەیرانی دووەمدا، کاتێک شاوشیسکۆیان گرت و لە یەک ڕۆژدا کوشتیان، لەبارودۆخێکداکە ئەگەر بتووتایە کۆمۆنیستم خاوەن خانووەکە کرێی خانووەکەی هەڵوەشاندەوە ، لەو بارودۆخەداکاتێک کەناسیۆنالیستەکان هێرشیان کردە سەر ئێمە، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەی لەڕێکخراودا هەرگیز ژمارەیەکی زۆر نەبوون ، هەرچەندە هەموو پایە ڕێکخراوەییەکان لە دەستی ئێمەدا بوو، هەرچەندە هەموو ناسنامە و مۆر و واژۆی ڕێکخراوەکان ئێمە بووین، بەڵام هەموو شتێکمان بەجێهێشت و ڕۆیشتین. ڕوونی دەکەمەوە کە بۆچی لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، کارێکی یەکجار دروست بوو. هەرچۆنێک بێت، ویستم بڵێم حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە پڕۆسەیەکی ماددی مێژووییدا و بە هۆی بارودۆخی سیاسی و بە هۆی جیاوازی چینایەتی و بزووتنەوەکانی تیایدا دابەش بوو. من تا ئێستا بڕیار نەبوو گوێ لە وتارەکەی کاک ئیلخانی زادە بگرم. ئەگەر یەکێتی سۆڤیەت نەڕووخابا و جۆرج بوش سولەیمانی نەدایە دەست جەلال تاڵەبانی، نەماندەتوانی بەدیار قسەوباسی کەسێکەوە دابنیشین کە فیدرالیزمی دەوێت. کێشەکەی لەگەڵ ئێمە لەسەر خودی پرسی فیدراڵیزم دەستی پێکرد. لەسەر پرسی دیموکراسی لەگەڵ ئێمە دەستی کرد بە مشتومڕ. شەڕەکەی لە مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووسی لە ئێمەوە دەستی پێکرد. لە کاتی باسی ژندا شەڕی لەگەڵ ئێمە دەکرد. لە شۆڕشی فەرهەنگی لە ئێران و لە مشتومڕی حەجارییەکان لەگەڵ ئێمە خەباتی دەکرد. و بەم شێوەیە ڕوویدا. لە هەر یەکێک لەو قۆناغانەدا هەندێک کەس لە ئێمە جیابوونەوە. لە ئەنجامدا ئەم پرۆسەیە بە هۆکاری سیاسی چارهەڵنەگر بوو. ئەم کەسانەی بەشداری ئەو پرۆسەیەیان کرد، تەنانەت ئەوانەی کە هیچ ڕێزێکم بۆ بۆچوونەکانیان نییە، سەرێک لە چەپی دوور بەرزتر بوون. هیچ کامیان مرۆڤی خۆبەزلزان و بچووک نەبوون. هەموویان کاری گەورەیان کردبوو و جیابوونەوەیان بەهۆی فێڵکردنی کەسێکەوە نەبوو. وا نەبوو. ئەوان مرۆڤی گەورە بوون، بەشداری پڕۆسەیەکی گەورەیان کرد و بە هۆی دەرئەنجامی ئەو پرۆسەیەوە لەیەکتر جیابوونەوە. ئەم کەسانە سێ چوار ڕێکخراوی جیاوازیان دروست کرد و ئەگەر ئەمڕۆ ئاروەند ئەبراهامیان بیەوێت جیاوازییەکانیان ڕوون بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت لە یەک لاپەڕەدا ئەوە بکات. ئەمڕۆ ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەم پرۆسەیە شی بکاتەوە، ئەوا بە شێوەیەکی سیاسی ئەو کارە دەکات. چەپ، ڕاست، ناوەند، ناسیۆنالیزمی کوردی و هتد نیشان دەدات. ئەمانە ئەو هێڵانەن کە مانایان هەبوو، جیاکرانەوە. نەک لەبەر ئەوەی کورد و فارسن و بەم شێوەیەش ڕاستگۆ و ناپاکن، نەک لەبەر ئەوەی هەندێک کەس زوو ڕۆیشتن، چەپ ڕەویان کرد، بە تۆنێکی خراپ قسەیان کرد، کتێبێکی بەڵگەنامەیان بڵاوکردەوە، هەڵسوکەوتی باشیان نەکرد و هتد. چونکە بۆ ئێمە ئاسانە، ئەگەرحزبی بەلشەفیکیش ڕووبەڕووی ڕووداوێکی جیهانیی وەها ببوایە، ئەوان دەبوونە هەشتا و پێنج مەزهەب. هەمووان بوون بە دەکرا چ جۆرە ڤاکسینێکمان پێ بدرێت تا لە بەرامبەر سەرهەڵدانی دووی خۆرداد، کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، داگیرکردنی کوردستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕووخانی بلۆکی ڕۆژهەڵات، ئەوشەڕی ئەمریکا و عێراق، سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کورد لە کوردستانی عێراق، و ئایا هێشتا پێکەوە وێنە بگرین؟ ئەمەش پراکتیکی نەبوو. ڕەوتی جیاواز هەبوو. بەڵگەش ئەوەیە ئێستا چوار حزب لێی دەرچوون کە جیاوای زەویەوە بۆ ئاسمان لەگەڵ یەکتر هەیە.
٣- زەمینە بابەتییەکانی دامەزراندنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان:
لاوازی ڕابەرایەتی ناسیۆنالیزمی کورد، دووی خورداد، بێباکی ڕابەرایەتیی کۆمەڵە
دروست بوونی ڕێکخراوی زەحمەتکێسان شتێکە کە ئەگەر ناسیۆنالیزم دەسەڵاتی هەبوایە، دەبوو بیست، پانزە، یان دە ساڵ لەمەوبەر بکرایە. بۆچی ناسیۆنالیزمی کوردی لەو ڕێکخراوەدا ناچار بوو بیست ساڵ چاوەڕێ بکات تا بگاتە ئەم ئاستە؟ ئەمە پرسیارێکە کە دەمەوێت کەمێک لەسەری بمێنمەوە، کە بە بۆچوونی من زیاتر لە هەموو شتێ کڕاستی شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئەم پرسەدا نیشان دەدات.

لەکاتی جیا بووینەوەدا بەشێک لە هاوڕێیان پێیان گوتین ئێمە زۆرینەی یەکلاکەرەوەین، بۆچی لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەڕۆین؟ بۆچی ناوونیشان و ڕادیۆ و چەک و پارە و هەموو شتێک بۆ ئەوان جێدەهێڵین و دەڕۆین؟ بۆچی ئەم کارە دەکەین؟ بابەتی من ئەوە بوو کە ئەمە مشتومڕێکە کە نابێت لەم دۆخەی ئێستادا بچینە ناویەوە. گوتم بە بۆچوونی من لە ئێستادا کۆمۆنیست کوژییە، ناسیۆنالیزم دەسەڵاتی لە کوردستانی عێراقدا وەرگرتووە، پارە و چەکی هەیە، سەدەم دژە کۆمۆنیزمە، ئەوا ئایا بڕیارە لە پێگەیەکی دەستوورییەوە بەرامبەر ئەم شەپۆلە بوەستین و بین لێپرسینەوە؟ ئەگەر ئێمە لەو سەردەمەدا هەوڵی یەکلاکردنەوەی (ڕاست )مان لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا بدایە، ئەوانیش هەمان ئەو کارەیان دەکرد کە ئەمڕۆ عەبدوڵڵا موهتەدی کردی. کەسانێک کۆدەبوونەوە و دەیانگوت پێکهێنانی حیزب لە سەرەتاوە هەڵە بووە، فارسەکان خیانەتیان لێکردین، ئێمە هەموو شتێکمان بە دڵسۆزیەوە جێهێشت، ئەوان هەوڵی دەسەڵاتی خۆیان دەدەن و لەبری ئەوەی لەگەڵ دوانزە کەسدا بچنە دەرەوە، چوونە دەرەوە لەگەڵ سێ سەد کەسەوە دەرچوون. ڕێکخراوێکیان دروست کرد و خۆیان ناویان ناوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان. دە یان دوانزە ساڵ لەمەوبەر هەمان کاریان دەکرد و ئەگەر ئەم کارەیان بکردایە بۆ ئێمە خەسارێکی گەورە بوو. جێمان هێشتن تا لەگەڵ ئەو دیاردەیەدا بڕۆن کە بۆیان بەجێهێشتبووین. ئەگەر ئێمە هەستاینایە و هێڵی ناسیونالیستی کوردمان پاک بکردایەتەوە، دە ساڵ لەمەوبەر ئەم بەرنامەیەی جێبەجێ دەکرد و ئەو کاتەش ئەو سەردەمە بوو کە ئینسانەکانیان لە جیهاندا لەسەر مارکسیست بوون دەدا لەشیش. ئەمڕۆ کە ئەم کارەیان کرد، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تەنانەت لەو سەردەمە گەورەتر لە بەردەمیان وەستاوە. ئەمڕۆ کە ئەم کارەیان کرد، چیرۆکی شکستی کۆمۆنیزم کۆتایی هاتووە و لانیکەم لە چوارچێوەی ئێراندا چیرۆکەکە چیرۆکی هێرشی کۆمۆنیزمە. ئێستا کە ئەم کارەیان کردووە، هیچ شانسێک نییە. ئەگەر لەو کاتەدا ئەم کارەیان بکردایە، هەموو ناسیۆنالیستەکانی لە کونەکانیان دەردەهێنا. دەهاتنەوە و هەرکەسێک کە سەر توێشووی کەوتبوو کۆیان دەکردەوە و دەیانبرد. بۆیە دروست ئەوە بووکە ئێمە بڕۆین و هێزی خۆمان کۆبکەینەوە و ڕیزی تۆکمە و بزوتنەوەی خۆمان دروست بکەین. هێزێک کە ئەمڕۆ بۆتە دیاردەیەک و هەموو چەپی ئێرانیش نابێتە گۆشەیەکی بچووکی کادرەکانی. لە ڕووی گرنگی سیاسی و لە ڕووی بڕی هێزەوە. لە ڕووی چالاکی و لە ڕووی قسە ڕوونیەکەوەکە لەگەڵ خەڵکدا دەیکەن.

بۆچی ئەمڕۆ ڕەوتی ناسیۆنالیستی جیا دەبێتەوە؟ بەڕای من عەبدوڵڵا موهتەدی و هاوڕێکانی دە ساڵ لەمەوبەر ئەم هێڵەیەیان هەبوو. هۆکاری ئەوەی کە نەیانتوانی بە سادەیی بڵێن ئێمە ئەم ڕەوتە پێکدەهێنین، شێوازی لە ڕادەبەدەر بۆدواوە گەڕانەوەی جیابوونەوە بوو. گوتمان ئەم ڕێکخراوە هی ئێوەیە، هەموو شتێک هی ئێوەیە و حزبەکەتان هی ئێوەیە، بەڕێوەی ببەن. بەڵێنیان دا کە دەچن لەسەر هێڵی ئێمە بەڕێوەی دەبەن. ئەگەر سەیری بەڵگەنامەکانی ئەو قۆناغە بکەیت، لە پلینۆمی حزبدا سوێند دەخۆن و دەڵێن پشتیان لە بناغەکانی بیری خۆیان کردووە و ئێمەش دەچین کۆمۆنیزمی کرێکاری جێبەجێ بکەین. ئەمانە ئێمەیان لاواز کرد، بەڵام ئێمە خەریکی نۆژەن کردنەوەی حیزب بووین و حزبی پڕشانازی کۆمۆنیستی ئێران بەرەو پێشەوە دەبەین. وتمان هەربژیت ئەگەر ئەم کارەبکەیت ئێمەش دڵسۆزی ئێوە دەبین. عەبدوڵڵا موهتەدی لەو سەردەمەوە هەوڵی داوە ئەدەبیاتی بەدیلی ئەو ڕێکخراوە دروست بکات. لە گۆڤارەکەیاندا دەستی کرد بە نووسین لەسەر ئەوەی کە کۆمۆنیزم چییە، دیموکراسی چییە، سۆڤیەت چییە و هتد. هەوڵیدا چیرۆکێک لەسەر بنەمای بۆیاخ کردنی وێنەکەمان بەدەستبهێنێت. وێنەی لیژنەی سەرۆکایەتی کۆنگرەی دامەزرێنەری پیشان دا و وتی ئەمە عەبدوڵڵا موهتەدی و ئەمە ئیبراهیم عەلیزادە، و نازانین بۆچی کەنغەرێک لە ناوەڕاستدا وەستاوە!! هەوڵیدا وێنەکانمان بۆیاخ بکات و لەبری ئەوە کەنغەرێک دروست بکات. شەش حەوت مانگ هەوڵیان دا، بەڵام نەیانتوانی بیبینن. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەمامک نییە. دیاردەیەکی ڕاستەقینەیە، بیرۆکەکان ڕاستەقینەن، کۆمۆنیزم ڕاستەقینەیە، مرۆڤەکان ڕاستەقینەن، بیردەکەنەوە، هێڵیان هەیە، مێژوویان هەیە، مێژوو ڕاستەقینە و یادەوەری مێژوویی مانای هەیە. ناتوانیت گۆڤارێک بە تیراژی ٧٠٠ دانە دەربکەیت و دواتر بە دوو بابەتی دیموکراسیەوە، ئەو پارچە دەستی یەکەم یان ڕەسەنانەی کە مەنسوور حیکمەت یان ئێکس و وای وتوویانە، وەلا بنێن و ئەوەی تری لە ئابووری خواردنەوە و “مێژوویەکی کورت” لەسەر یەک دابنێن. .وە بۆ بەدەستهێنانی دڵی ئەو چەپەی کەماوەتەوە، بڵێ ئەمانە قسەی سەربەخۆی منن و چاوەڕێی ئەوە بکەن ئەو بزووتنەوە و ئەوهێڵە یەکگرتوو بن. تاکە هەڵوێستی ڕاستەقینە بۆنۆژەنکردنەوەی کۆمەڵە لە دوای ئێمە ئەو هەڵوێستە بوو کە ئەمڕۆ عەبدوڵڵا موهتەدی گرتوویەتیبەر. تاکە هەڵوێستی ڕاستەقینە، لە ڕوانگەی مێژووییەوە، بۆ بنیاتنانەوەی ڕێکخراوێک لەبەردەمماندا بە ناوی کۆمەڵە، فۆرمولەکردنی بوو لە بەرامبەر هەموو ئەزموونەکەدا. ناتوانی بچیت ئەو ئەزموونە بهێڵیتەوە و بڵێیت من چاکی دەکەم و ئەوانەی دروستیان کردووە هیچ نین. زۆر جێگای سەرنجە کە ئێمە کە ڕۆیشتین، ڕەوتە چەپەکان گرنگییان پێنەدەدا کە بەرنامەکەیان چییە و لێدوانەکانیان چییە. قبوڵیان کرد. بە باوەشی کراوەوە قبوڵیان کرد. هەرچەندە ئەمانە مۆر و واژۆ و هەموو ئاسانکارییەکانی ڕێکخراوەکان و بەرپرسیارێتی مشتومڕەکانی پێشوویان لەگەڵ چەپدا هەبوو. بە شێوەیەکی فەرمی دژی قسەی خراپیان لەدژی ڕێگای کریکار(راە کارگەر) کردبوو، ئەوان شەڕیان لەگەڵ دیموکرات کردبوو. بەڵام دیموکرات درکیان بەوە کرد کە گوایەئەو شەڕی خۆی لەگەڵ ئێمەدا کردووە.
رێگای کرێکار تێگەیشت کە ناکۆکی لەگەڵ ئێمە هەیە، یەکێتی چەپی کرێکاران و هەموو نەتەوەیی- ئیسلامیەکانی دەرەوەی وڵات تێگەیشتن کە ئەوانەی لە حیزبی کۆمۆنیستدا ماونەتەوە ئینسانگەلێکی باشن و مومکینە لەگەڵیاندا ڕێکبکەون و هەموویان وایان وت حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کە چاومان نەبوو بیبینین، ڕۆیشت ڕاستە ئەم دیاردەیەی کە ماوەتەوە پێی دەوترێت حزبی کۆمۆنیست، بەڵام لە خۆمانە. دەتوانیت مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت. یانیش بەقسەی ئیبراهیم عەلیزادە، وتیان ئەوانە گەلی کوردن، با بچین پێشەکیان بدەینێ. ئەمانە بوون بە گەلی کورد و بانگهێشت کران بۆ ئەوەی بچنە ناو بەرەیەکەوە. کاتێک عەبدوڵڵا موهتەدی دەڵێت من چووم و تفەنگی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراقم کردۆتە ملی کۆمەڵە بۆ ئەوەی پەنجا بە پەنجا ببمە شەریک لە کۆمیتەی ناوەندیدا و کۆمەڵەش دەڵێت نەخێر، کەس ناڵێت ئەم کارە وەک ڕفاندنی فڕۆکە وایە . کاتێک باڵەکانی حیزبی دێموکرات جیابوونەوە، گوتمان حیزبی دێموکرات حیزبی دێموکراتە وباڵەکانیشی باڵن. ئێمە ئامادەنین باڵەکانی حیزبی دێموکرات بە حیزبی دێموکرات ناو ببەین. تەنانەت ئەگەر بێت بۆ ئاشتی لەگەڵ ئێمە. دیموکراتەکان ئەوانەن کە لەوێ دانیشتوون و کۆنگرەی یاسایی خۆیان دەبەستن. بەڵام لەبەر ئەوەی لە ڕوانگەی ئەم چەپەوە بە گەلی کورد هەژمار دەکرێن و بڕیار نییە کەس بڵێت پشتی چاوتان برۆیە و پێویستە هەمووان ئەبێت بگەن بەوانە و یەکبگرن لەگەڵیان، کەس ناڵێت چەپ پێوەریان هەیە و یان دەبێت لە کۆنگرەی ڕێکخراوەکەتدا دەنگ بهێنیت یان باڵێک دروست بکەیت. کۆمیتەی ناوەندی لەگەڵ من دابەش بکە بە ٥٠بە٥٠ ئەگینا الا و بیلا دەیکەم واتە چی؟ چۆن ناوی خۆت دەنێی کۆمەڵە؟ وابوو کابرا لە کۆمەڵە دەرچوو و ناوی خۆشی ناوە کۆمەڵە و لەگەڵ ڕادیۆی فەرەنسا چاوپێکەوتن ئەنجام ئەدات و کاتێک کۆمەڵەدەپرسی بۆچی بە ناوی سکرتێری گشتی کۆمەڵە قسە دەکەیت؟ بە بێدەنگی وەڵام دەداتەوە! تۆ کێیت کە دەستوەردان لە کارەکانی کۆمەڵەبکەیت؟ ئەمە ئەو فەزایەیە کە دێن و تەوقەیان لەگەڵ دەکەن و لێی نزیک دەبنەوە. چونکە ئێمە نەماوین.

ئەو هەموو ڕق و کینە و ئەم هەموو دژە چەپ بوونە و ئەو هەموو تیرۆرکردنی کەسایەتی و ئەو هەموو جەنجاڵییە لەبەر ئەوە بوو کە خەتی ئێمە لەو حیزبەدا زاڵ بوو و خۆمان لەوێ بووین و کە ڕۆیشتین حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕۆیشت. ئێمە مۆر و واژۆمان دانا چونکە نەماندەویست لەگەڵ ئەو هێزانەدا بچینە شەڕێکی نایەکسان و پێشوەختە کە لە فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو قۆناغەدا دەستی باڵایان هەبوو. کەم بوون و نەیانتوانی لە کۆنگرەدا ١٥ کەس لەگەڵ خۆیان ببەن. ئەگەر ئێمە بچینە کۆنگرەی چوارەم، هەمان کارەسات بەسەر عەبدوڵڵا موهتەدیدا دەهات کە لە کۆنگرەی خۆیاندا بەسەریدا هات: هەڵنەبژێردرا و دەنگی نەدەدا ئەگەر ئێمە پێشنیارمان نەکردبا. به ڵام به شێوه یه ک چووین که له پلینۆمی بیست و یه که میدا گوتم ده ڕۆین و خۆم کاندید کرد بۆ ئه وه ی ڕابەری ئه و ڕێکخراوانه بم، هه موویان ده نگیان پێدام، به کاک موهتەدی و عه لیزاده و بابامیریشه وه . ئەم بڕیارانە لە گۆڤاری کۆمۆنیستدا بڵاوکرانەوە. ئێمە بەجۆرێک چووین کە دەنگ بەو کەسە دەدەن کە ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی کە لەوێ بێت لە ڕابەرایەتی ڕێکخراوەکاندا دەبێت. لەو پلینۆمەدا عەبدوڵڵا موهتەدی چوار دەنگی دا، من هەموو دەنگەکانم دا. کاک موهتەدی خۆی دەنگی پێداوم کە لە کاتی جیابوونەوەکەدا بەردەوام بم لە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ڕێکخراوەکەی. ئەو فەزایەی ئێمە دروستمان کرد، ڕێگەی نەدا هیچ شتێکی تر بکەن. ئەگەر ئێمە دژایەتیمان بکردایە، وەک دواتر بینیتان، مافە دەستوورییەکان وئەوەی کە کێ خاوەنی ناوی حیزبەو هتد بێمانا دەبن،ئەوکاتە هەمان ئەو قسەوباسانەیان دەکرد کە ئێستا دەیکەن: ئێمە کۆمەڵەین، ئێوە بەناڕەوا داگیرکردووە، ئێوەئەوانەتان کردۆتەوە،ئێوە خیانەتان کرد، سێ سەد کەس دەبوون و ئۆردوگای خۆیان هەبوو. وە نەمانتوانی بڕۆین و دەستمان بە تاک تاکی هەڵسوڕاوانی ئەو ڕێکخراوە بگات و وەک ئەمڕۆ بڵێین چی ڕوویدا. لە ئەنجامدا ئێمە ئەوانمان لەو دەرفەتە مێژووییە بێبەش کرد. ١٠ ساڵ هەوڵیان دا کۆمەڵە بکەنە ئەو هێڵەی کەئێستالەسەرین، بەڵام سەری نەگرت. ئەو کەسانەی کە بە کراسێکەوە هاتبوون و وەک دیارە کەسێکیش نەبوون، ئەوەندە کەس نەبوون کە تەنانەت کاتێک دەڕۆیشتن، نەتدەتوانی باقی ئەوەی مابووەوە بەدەست بهێنیت. ڕەوتی موهتەدی-ئیلخانی هێشتا دەگەڕێنەوە و دەڵێن “ئەوان (کومەڵە) هۆگری هێڵی کۆمۆنیزمی کرێکاری و شیکارییەکانی ئەم هێڵە دەگوێزنەوە”، “تێڕوانینی ئەوان لەمەڕ پرسی نەتەوەیی هێشتا دیدگای حزبی کۆمۆنیستە”. ئەگەر ئەمە ڕاستە ، دەبێ ئەوە قبوڵ بکرێت کە ناسیۆنالیزمی کورد لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا دیاردەیەکی بێچارە و لاواز بووە، ئەوە مافی خۆیەتی وەک ئێستا دەیبینن و حیزبی کۆمۆنیستیش لەسەر ئەو بناغەیە بنیات نراوە. ناسیۆنالیزمی کورد یەکێک بوو لەو مەیلە ناڕاست و دروستکراوانە، کە خۆی لەناو ئەو حزبەدا چەقاند، چونکە هیچ بەدیلێکی تر نەبوو. دە ساڵ هەوڵیان دا ڕێکخراوەکەیان لەسەر ئەم هێڵە بجوڵێنن و شکستیان هێنا. دەرکەوت شیکارییەکەمان ڕاستە. ڕێکخراوەگەرایی وەڵام نییە. بەڵام خۆیان ڕێکخست. دە ساڵ چوون و ڕێکخراویان پێکهێنا. وتمان ئەگەر ئەم کارە بکەیت ناگەیتە هیچ شوێنێک. وە نەگەیشتنە هیچ شوێنێک. ئەگەر سەیری ڕەخنەی عەبدوڵڵا موهتەدی بکەن لە کۆمەڵە، دەڵێت ئێمە لەم دە ساڵەدا پاسیڤ بووین، هیچ چالاکیەکمان نەکردووە، وەک ئەوەی هیچ هەواڵێک نەبێت و نامانەوێت هیچ بکەین. ئەو ڕەخنە لە هێڵی ناوەند دەگرێت بەتەواوی وەک ئەو کاتە ڕەخنەمان لێدەگرت: نایەوێت هیچ بکات و تەنها چاوەڕێ دەکات. گوتمان کۆمەڵگا گۆڕاوە، کارێک بکەن. بەتەواوی لە هێڵی ناوەند دەدا، بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە لێمان دەدا و دەڵێت ئەم هێڵە ئاسۆیە هیچ چالاکیەکی سیاسی نییە. کە حزبی کۆمۆنیست دروست دەبێت دانیشتووە و چاوەڕێ دەکات. بەڵام عەبدوڵڵا موهتەدی و هاوڕێکانی ناتوانن زیاتر چاوەڕێ بکەن. وڵات خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، کۆمەڵگا جەمسەرگیری دەبێت، دەرگا کراوەتەوە و هەزار و یەک ئەگەر دروست بووە و هیچ شتێک لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای کۆمەڵە نابێت. موهتەدی دە ساڵ هەوڵیدا هێڵی خۆی زاڵ بکات، بەڵام نەیتوانی، هێزەکانی برد و چووە دەرەوە. ئەمە ئەوە بوو کە ڕوویدا.
لە ئەنجامدا ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ڕێکخراوێکە کە دوای چەندین ساڵ بە هۆکاری جۆراوجۆر دروست بووە و لەبەر ئەم هۆکارانەش لە ڕوانگەی سیاسییەوە دیاردەیەکی لاوازە. ئەم هۆکارانەم لەو بابەتەدا کە لە بڵاوکراوەی هەفتانەدا نووسیبووم، خستۆتە ڕوو. حیزبی دیموکرات لە قەیراندایە. ئەگەر حیزبی دیموکرات لە قەیراندا نەبێت، ناسیۆنالیزم دەڕوات و دەبێتە ئەندامی حیزبی دیموکرات. ڕەنگە دوو کەس نەبنە ئەندام، بەڵام بە گشتی ئاڵای ناسیۆنالیزمی کۆمەڵگا بەرزە و ئەوانیش دەچنە پاڵی. قەیرانەکە لە حیزبی دێموکراتدایە، ڕێگە بە “برۆسکە” دەدات ئەمە بڵێت، ناسر ڕەزازیش ئەوە بڵێت و عەبدوڵڵا موهتەدیش قسە بکات و هتد. ئه گەر ئه م قه یرانه نەبووایه ، هەژموونی له حیزبی دیموکراتدا هه بوو. ئەگەر ئێستا قاسملویەک هەبوایە کە وێنە گەورەکەی حیزبی دیموکرات لە پێش چاوی کۆمەڵگای کوردی ناسیونالیستی لە ناوەوە و دەرەوە هەبوایەە، ئەم ئەنجومەنەی سەرەوەی دەبوونە گروپی گوشار بۆ سەر حیزبی دێموکرات دەکرد. بڕیار بوو مەرجی یەکگرتوویی خۆیان بە حیزبی دیموکرات بڵێن. حیزبی دیموکرات لە قەیراندایە و خەوی لێکەوتووە. حیزبێکی دامەزراوەیی ناو کۆمەڵگایە، بەڵام هیچ ناکات. کەس حیزبی دیموکرات لە ژیانیدا نابینێت. لە لایەک حیزبی دیموکرات لە پێوەندی لەگەڵ ناسیۆنالیستەکانی دەرەوەی وڵات هیچ کارێک ناکات، لە لایەکی دیکەوە لە ناوەوە خەریکی دروستکردنی بزووتنەوەی دوو خوردادن، کە بە بۆچوونی من دوو خورداد لە کوردستان، واتە حیزبی دیموکرات ، بەڵام ڕابەرایەتیی حیزبی دیموکرات بە هۆی نەزانییەوە لەم شتە تێناگات و دژی ئەو هەڵوێستەیە. حیزبی دیموکرات دەستی کردووە بە مەحکوم کردنی بزووتنەوەی دوویی خوردادی لە کوردستان، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا ئەوان هاوڕێی خۆیانن. حیزبی دێموکرات لە هەر حاڵەتێکدا ڕابەرایەتییەکی بێتوانا و ناکارامەی هەیە، ئاسۆی نییە و لە ئاکامدا ناسیۆنالیستەکان وێڵ بوون. ئەگەر کەسێک بێت و فیکە لێبدات کە “خواردنی ئێوارە ئامادەیە”، هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ حیزبی دیموکرات.ئەبێت ڕابەرایەتیەکی لەو جۆرە لە حیزبی دێموکراتدا سەرهەڵبدات.

فاکتەری دووەم گەشەی کۆمۆنیزمی کرێکارییە. ئەوان دەمێکە دەیانگوت کۆمۆنیزمی کرێکاری هیچ نییە و دە ساڵە بەردەوام ئەمە دووبارە دەکەنەوە کە ئەوان هیچ نین. بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانیان دەست دەکەوێت، بەدڵنیاییەوە دەزانن چیرۆکەکە چییە و لە دیمەنی ناوخۆی کوردستاندا دەبێت لەبەردەم حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا بوەستن. وەڵامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە هێڵی پاسیڤ نادرێتەوە. پێویستە لەسەر پێگەی سیستماتیکی “ئاسۆی سۆسیالیزم” بوەستین، ئەبێت دەست بکەن بە تیرۆری کەسێتی، دەست بکەن بە درۆکردن، و قەومیەتی کەسەکان بکاتە گوناه بۆیان. نەتەوەیەکە ئەوان دەیبەخشن بە خەڵک. ئێمە کوردین و ئەمانەش فارسن. پێویستە دەست بکات بە وروژاندن و درۆکردن لەسەر مێژوو، پێویستە لەسەر ئەم هەڵوێستە بوەستێت. کۆمەڵە وەڵامدەرەوەی ئەمە نەبوو.

لە کۆتاییدا پرسی دووی خورداد فاکتەرێکی چارەنوس سازە. گوایە بڕیارە دانوستان بکرێت. “دووی خورداد هاتووە و بڕیارە دانوستان بکرێت و ئێمە بانگهێشت نەکراوین”. لە ئەنجامدا دەبێت بچین کارێک بکەین کە بانگهێشتمان بکەن و لەسەر مێزی دانوستاندا بین. ئەوان هیچ بیرۆکەیەکیان نییە کە ئێران بە گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانەدا تێدەپەڕێت و دەیانەوێت بڕوخێن. زۆربەی بیرۆکەی حەجاریانییان هەیە سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی داهاتوو لە ئێراندا. دەگوترێت بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا باڵی دووی خوردای بێت و هەلومەرجی ئێران ئاسایی بکاتەوە و لەگەڵ کورد دابنیشێت و باسی ئۆتۆنۆمی بکات و باشترە لە دواوە نەبن. کە گۆڤاری “هەواڵنامەی کۆمەڵە” دەکەیتەوە دەڵێت “د. ڕەئیس دانا” تەشریفی بردووە و ئەمەی وتووە، خاتوو کادیۆر، نوێنەری خەڵک، ئەمەی وت، کاک فڵان، سەرنووسەری فڵان- و-بۆیە ڕۆژنامەی موسڵمان ئەمەی وتووە، و هتد. وا دیارە زۆرینەش خەریکن قسە دەکەن. هەواڵنامەی ڕێکخراوی زەحمەتکێشا لە ڕووی هەڵوێستەکانیشیەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ڕۆژنامەی کاری ئەکسەریەت. ئەگینا کەی من ئەحمەدی کوڕی ئەحمەدم وەک نوێنەری شا یان پەرلەمانی شا وەک پەڕلەمان قبوڵ کردوە لە کاتێکدا جەمیلە کادیۆر وەک نوێنەری خەڵک قبوڵ دەکەیت؟ کەی ئێمە میسباح زادە سەرۆکی کەیهانمان وەک ڕۆژنامەنووسێک قبوڵ کرد و ئێستا بڕیارە کاک ئێکس وەک ڕۆژنامەنووسێک لە تاران پێناسە بکەین؟ کەی هوشەنگ نەهاوەندیمان بە ئابوریناسێک زانی تا ئێستا بە ڕەیس دانا بڵێین ئابوریناس؟ ئەمە هەڵبژاردنێکی سیاسییە، بۆ ئەوەی لە تەنیشتیان بوەستیت و بچیتە ناو پۆلەکەیانەوە. ئەمە هەڵوێستی ئەکسەریەتەکانە و هەڵوێستی ئەکسەریەت و ڕەوتی شەفیق و ئازەرین و ڕەزا موقەدەم و ئەمیر پەیام و حەسەنوارشە. هەڵوێستی هەمان ئەو کەسانەیە کە لە نێو ئێمەدا لە پەنجەرەوە کەوتنە دەرەوە. ئەمە هەڵوێستی حەجاریانە. لە ڕوانگەی سیاسەتەکانیانەوە سەبارەت بە ئێران، دیدگای حەجارییەکانیان قبوڵ کردووە. لە کۆتاییدا موهتەدی پشکی خۆی دەوێت. حەجاریان هەرچی بیەوێت دەتوانێت بیکات بە مەرجێک پشکی ئەوان بدات. ئەمە هەڵوێستی ئەوانە. ئەم فاکتەرانە، واتە لاوازی حیزبی دیموکرات، گەشەی کۆمۆنیزمی کرێکاری، پاسیڤی ئەو کۆمەڵەی کە ئێستا هەیە و بێتوانایی لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسانە و دواجاریش دووهەمی خورداد و ئاسۆی دانوستان، چوارچێوەی جیبابوونەوەکانی ئێستا پێکدەهێنێت و دەبێت بچنە سەر ئەم بابەتە.
٤- ماهیەتی سیاسی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان و نهێنی ناکۆکی لەسەر ناوی “کۆمەڵە”.
ئایا ئەم جەماعەتی ڕێکخراوی زەحمەتکیسانە هێزێکن؟ بەڕای من لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوەنەخێر، بەڵام لە ڕوانگەی سەربازی و سیاسییەوە، بەڵێ. بەڕای بەڕێخستنی باندی چەکداری توندوتیژ لەسەر بنەمای ڕق و کاریزمای ڕابەریەکەی، و لەسەر ئاڵۆزاندن بنیات نرابێت، بە هیچ شێوەیەک هیچ سوودێکی نییە. سەیری سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ بکەن، سەیری عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەن کە ئێستا خەریکە زۆر کۆمەڵایەتیتر کاردەکات. ئەو پلاتفۆرمەی کەعەبدوڵڵا ئۆجەلان هەیەتی هیچ هیزێکی ماددینیە لە تورکیادا. کۆمەڵگەی تورکیا سەرئەنجام نازانێت چی لەم دیاردەیە بکات. عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەڵامدەرەوەی کێشەکان نییە، بەڵام ئەم ڕاستییە ڕێگری لە ئۆجەلان ناکات کە بۆ ماوەی دە ساڵ هێزێکی زۆر پاش و پێش پێبکات و بێت و بڕوات. سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ لەلایەن سی ئای ئەی دروستکراوە. بەڵام ئێستا نازانن لە مەقدۆنیا چۆن ڕزگاریان بێت لێی. بەڕای من ڕێکخراوی زەحمەتکێشان دەتوانێت دوو هەزار و پێنج هەزار و شەش هەزار چەکدار کۆبکاتەوە و ببێتە مووی لوتی هەموو کەسێکی شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا سواری شوراکان ببن ، فڵان شتیان داماڵیوە،ژێر بەژێر لەگەڵ هاوتا فارسەکەیاندا لە تاران کەین و بەین بکەن بارو دۆخەکە هۆقنە بکەن بە خەڵکی کوردستان.بۆ ڕێکخستنی تیرۆری سیاسی و سەربازی. ئەوە نییە لەبەر ئەوەی لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە نابنە هیچ، چونکە نایانەوێت ڕابەرایەتی ناسیۆنالیزمی کوردی وەربگرن، چونکە چینی کرێکاری کوردستان لەگەڵیاندا ناڕوات، لە ئەنجامدا دەبنە گروپێکی وەک “برۆسکە”. نەخێر، وا نییە. من پێم وایە بە هەڵە سەیرکردنی ڕەوتی ڕێکخراوی زەحمەتکیشان. چونکە بە ئاگاییەوە دەیەوێت ناسیۆنالیزم بۆ ئاستێکی توندوتیژ بەرز بکاتەوە و دەیەوێت حزبێکی نەفرەت لە دژی چەپ دروست بکات. حیزبی دیموکراتیش شەڕی لەگەڵ ئێمە کردووە، بەڵام کاتێک لە بەرەیەکەوە سەیری دەکەیت، دەبینیت کە ڕەنگە لە چوارچێوەیەکی سیاسیدا ملکەچی پەیڕەوێک بێت و ڕێساکانی یارییەکە قبوڵ بکات. ئەوان بەو شێوەیە نین. فالانشیزم لەم ڕێکخراوانەدا زۆر دیارە. ڕق و کینەی لە چەپ و شێواندنی مێژووەکەی و ئەو مشتومڕە ئەخلاقی- سۆزداریانەی کە هەیەتی: “دڵسۆزی”، “ڕاستگۆیی”. ئێمە نەمانبینیوە حیزبی دیموکرات باسی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی بکات. دەڵێت ئەمە هەڵوێستی منە. باسی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و خیانەت ئەو وشانەن کە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی بەکەڵک دێت. لە ئەنجامدا ئێمە لەواندا “ئەرکانەکان”، “تودجمانەکان” و “کەرادیچەکان”ی داهاتووی ئەو وڵاتە دەبینین. تا چەند گەشە دەکات؟ ئەوە بەندە بەوەوە کە بەشەکەی ئێمە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. بەڕای من ئەگەر گەشە دەکەن، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ڕەوتی کۆمەڵەناچالاک و خەواڵووی بووە، بەپێی هەمان کێشە کە ڕووبەڕووی دەبنەوە. چونکە یەکەم بەربەست لەبەردەمیاندایە کۆمۆڵەیە. کۆمەڵەیە کەلەیە کە دەبێت ناسنامەی ئەوان لە کۆمەڵگەدا بەناشەرعی ڕابگەیەنێت. ئەوانەن کە دەبێ بڵێن کەس نابێ بە دەوری ئەواندا بڕوات. ئەگەر مەیدانەکەیان داوە بەوان، و بە تەنیا جێیان هێشتوون. تەنانەت من و تۆش ناتوانین تێبگەین کام بەیاننامەی نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆمەڵە هی کێیە؟ کام هەواڵ دەخوێنێتەوە؟ دەبێط بڕۆین بۆ قسەوباسی کامەیان؟ ئەو ئاهەنگە کێ گێڕاویەتی ؟ چونکە کومەڵە سەری کردوە بە ژێر بەفرەوە و بیردەکاتەوە “هیچ نییە”، “هیچ نییە” تێدەپەڕێت و کێشەکە چارەسەر دەبێت و لایەنەکە بنەبڕ دەبێت، لایەنی بەرانبەریش دەست کردوە بە شێوازێکی زۆرساویلکە فریودەرانانە بۆ وەرگرتنی هێز لەمانە و لە زۆرترینیاندا خۆیان بنیات بنێنەوە. بەڕاستی بە فێڵبازترین شێوە. لە پێناسەکردنی هەندێک کەس بە ناوی “تەیفی کۆمەلە”، ئەوانەی کە خۆیان لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکاندا باسیان لە دواکەوتوویی سیاسی ئەوانیان کردووە، تا دەگاتە شەهیدخواردن. دەستیان کردووە بە شەهید شەهیدکردن و هەموو لایەک تاوانبار دەکەن. دەیەوێت مێژووی ئەو ڕێکخراوە بخوات، خەڵکەکەی بخوات، خۆشەویستییەکەی بخوات و هتد.
ئەمانە خۆیان ناو ناوە کۆمەڵە. ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین دزییە سیاسییەکان هەژمار دەکرێت. کۆمەڵە ناوی ڕێکخراوێک بوو بە ناوی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ئەم ڕێکخراوە سێ کۆنگرەی بەستووە. کۆنگرەی یەکەم لە لایەن نۆ کەسەوە ڕێکخرا و ئەوانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مارکسدا بوون سەبارەت بە مێژووی زارەکیی کۆمەڵە، بیریان دێتەوە کە چ جۆرە کۆنگرەیەک بوو. ئێمە بەڵگەنامەکانمان هەیە، ئەگەر بیانەوێت دەتوانین چاپیان بکەین. کۆنگرەی دووەمی سڵاو بۆ یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست دەنێرێت و دەڵێت من چەپم و ڕەخنە لە پۆپۆلیزم دەگرم. کۆنگرەی سێهەم بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پەسەند دەکات و بڕیاری پێکهێنانی ئەو حیزبە دەدات. کام لەم کۆنگرەیە ڕەوایەتی بە بوونی ئەم ڕێکخراوە دەدات؟ ئەوانە پشتگیری کام کۆنگرەی ڕێکخراوەکەیان دەکەن؟ پێویستە لەمانە بپرسیت ئێوە لەگەڵ کام لە کۆنگرەکانی ڕێکخراوی زەحمەتکێشاندان؟ هیچ؟ بە چ مۆڵەتێک ئەم ناوەت بۆ لەخۆتان ناوە؟ ئایا دەتوانم لە سەرووی دوکانەکەمەوە M بنووسم و بڵێم ئەمە ماکدۆناڵدە؟! لە کۆتاییدا قانون و یاسا هەیە. سازمانی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێگەی کۆنگرەکانی و نوێنەرەکان و ڕابەرە هەڵبژێردراوە یاساییەکانیە وە پەیوەندی بە حزبێکەوە کرد. من تەنها ڕیفراندۆمم لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدا و ئێوە دەنگتان نەهێنا. هەمووان، بە خۆشتەوە لەو حیزبەدا بوون بە ئەندام. وەک ئەوە وایە هاوڕێیەک کە پێشتر دەمانناسی لەسەر خۆی چووە بۆ پێکهێنانی یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست. دەزانرێت ئەم ڕێکخراوە چی بەسەر هاتووە. لێرەوە چووە بۆ ئەوێ. ناتوانی ناوی خۆت بنێیت داروین و باقی تیۆرەکەی بگێڕیتەوە یان لۆگۆی کەسێکی تر وەربگریت، ئەوە بەدەست تۆ نییە. ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێسان، لە ڕووی یاساییەوە، بە پێی خۆیان و بە بۆچوونی خۆیان و بە پێی پڕۆسەی یاسایی خۆیان، پەیوەندییان بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە کرد. ئەمە هەڵکشانی ڕێکخراوێکە. من قبوڵم دەکرد ئەگەر بتگوتەیە من بیرۆکەکانی ئەو ڕێکخراوە قبوڵ دەکەم. بەڵام بیرۆکەکانیشی قبوڵ ناکەن. ئەو ڕێکخراوە “لە کۆنگرەی یەکەوە بۆ کۆنگرەی دوو”، کە شوعەیب زەکەریای نوسیویەتی، بەڵگەنامە ناسنامەیەکەیەتی، و ڕەخنەی لە پۆپۆلیزم گرتووە، وتی کە پێویستە حزبێک پێکبهێنرێت، لۆمەی منیان دەکرد کە بۆچی ئیکۆنۆمیستانە دژی پێکهێنانی حزبم بۆیە ڕوونە کە ئەوان تەنها ناوکەیان دەوێت.
بۆچی ناوی ئەویان دەوێت؟ چونکە ئەگەر سبەی ڕۆژنامەی کەیهان بنووسێت سێ کەس بە ناوەکانی بابامیری و ئیلخانیزادە و موهتەدی ڕێکخراوێکی دیکەیان پێکهێناوە، هەمووان دەڵێن، کەواتە چی؟ ئێمه‌ ئه‌بێ چی بكه‌ین؟ ئایا تاهر خالیدی دروستی نەکردووە ؟ ئایا سەد کەسی تر لە کۆمەڵەوە شتی تریان پێک نەهێنا؟ کابرا ناوی ئەوی دەوێت و بە فەرمی دزی چەکداری لە ڕۆژێکی ڕووناکدا ئەنجام دەدات. ناوەکەی دەوێت چونکە خۆی کەسێک نییە. ئەگینا دەتەوێت چ نەریتێک بەئاگا بێنیتەوە؟ ئێوە پەیڕەوی لە کام نەریتی ئەم کۆمەڵەیە دەکەن و بەرگری لێ دەکەن؟ ئەڵێ مەعروف کیلانێ ڕاستی کرد، خەریکە ئەڵێ جەلال تاڵەبانی ڕاستی کرد، ئەڵێ مامۆستا شێخ عیزەدین ڕاستی کرد، ئینجا بەخۆی دەڵێت کۆمەڵە،خەریکە قسە بە کومەڵەدەڵێت، بەڵام دەڵێت من کومەلەم. کۆمەڵە نەیگوت جەلال تاڵەبانی ڕاست دەکات. کۆمەڵە نەیوتووە کە مەعروف کیلانە ڕاست دەکات، کۆمەڵە ئەو قسانەی نەگوتووە کۆمەڵە کاتێک کە زیندوو بوو و کەسەکانی نەکوژرابوون، بۆ ئەوەی ئێستا نەتوانن شایەتی بدەن. خەڵکێکی زۆر بەناوی سۆسیالیزمەوە کوژراون و وتوویانە بژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران! ئەمە دزییە. وە جێگای سەرنجڕاکێشە کە کۆمەڵە دانیشتووە و دەڵێت ناوەکە گرنگ نییە، پێویستە ڕەخنە لە ناوەڕۆکەکەیان بگیرێت!

ناو گرنگ نییە،چیە؟ خەریکە گەورەترین دیاری ڕۆژی لەدایک بوونی خۆیی پێدەبەخشێت و دەڵێت، ئەو ناوەی دەتەوێت وەریبگرە و ئەوەندەی دەتەوێت فریوکاری پێبکە. هەرچەندە کەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە ناوی کومەڵە ناوێکی معتەبەر و گرنگە، بەهەمان ڕادە پێویستە بێزار بێت لەو کارەی کە ئەوان کردوویانە، چ جای ئەوەی کە هێشتا خۆشی ناوی کومەڵە بێت.ئەمەش بەخشینی بەهانەیە بە چەند ناسیۆنالیستێک کە سبەی بە ناوی ڕێکخراوێکەوە کە لە مێژووی چەپی کۆمەڵگادا خاڵی گەشاوە بووە، پاکتاوی نەتەوەیی ئەنجام بدەن، نەتەوەیی خۆمان لە پێناسەکانماندا بنووسن، ڕق و کینە لە چەپ تەشەنە بکات، و لە قوتابخانەکاندا قسەی بێمانا بڵێنەوە. دەتوانین ئەو مێژووە ببینین کە باسی دەکات. دەیەوێت ئەمە بنووسێت و لە وانەکانی مێژووی قوتابخانەدا بیخوێنێتەوە. ئێمە خەریکین سەیری چی دەکەین کە بریارە سبەی ببێتە سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ. وە دەیەوێت بە ناوی کۆمەڵەوە ئەم کارە بکات. وەک ئەوە وایە سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ ناوی حزبی بەلشەفی لە خۆیان بنێن. بەڕای من ئەم پرۆسەیەی کە ئێمە لەبەردەم ئەم ڕەوتەدا وەستاوین نەک دانیشتوانی گەڕەک، کە ڕێک خەواڵوییان ئەو شتە بوو کە ئێمە بەهۆیەوە لێیان دورکەوتینەوە، جێگەی شەرمەزارییە. بێباکیان لە سیاسەت و چین و توێژ و ئایدۆلۆژیا و بۆ تیۆری و لە ئایدیاڵە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان شتێک بوو کە ئێمە گوتمان چیتر تەحەمول ناکەین و جێمان هێشتن. ئەمە هەمان ئەو دیاردەیە کە خەریکە خوانێکی ئاسمانی دەبەخشێت بە هەندێک کەس کە لە غیابی ئەم ناوەدا تەنانەت ناتوانن یازدە کەس لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، بابچن قاپەکە بخولێننەوە و هێز کۆبکەنەوە. درۆ بکە و هێز کۆبکەرەوە. وە دەزانین بۆچی هێز کۆدەکەنەوە. خەریکن ناسیۆنالیزمی کوردلە ڕێکخراوێکی توندوتیژدا ڕێک دەخەن. بەداخەوە ئەوانەی دوێنێ هاوڕێمان بوون و لە چەپ بوون بوونەتە پێشەنگی ئەم چیرۆکە. بەڵام ئەمە پێشتر ڕوویداوە و سەیر نییە. هەندێکیان ئامادەن بچنە هەر شوێنێک بۆ ئەوەی ببنە ڕابەر. نەیتوانی ببێتە ڕابەری کومەڵە، بوو بە ڕابەری ڕێکخراوی خۆی. بەهەر حاڵ دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئەمانە بزووتنەوەیەکی فالانژن و هیچ ڕەوایەتیەکیان لەبارەی ناوی کۆمەڵەوە نییە.

٥-ئۆتۆنۆمی،فیدرالیزم و کێشەی میللی
باسی ئۆتۆنۆمی هەڵوێستێکی زۆر ڕوونە. ئێمە سەرنجمان لەسەر ئۆتۆنۆمی دا. ئێمە لەبارەی ئۆتۆنۆمیەوە بۆچونی خۆمان داوە.گوتوومانە کە ئۆتۆنۆمی قبوڵ ناکەین و ئۆتۆنۆمی خۆبەخۆ بەشێک نیەلە مافی گەلان. ئێمە مافی دیاریکردنی چارەنووسمان هەیە، مافی دیاریکردنی چارەنووس بە مانای مافی جیابوونەوە دێت. وە مافی جیابوونەوە مافێکی تاکلایەنەیە. لەو حاڵەتانەی کە پێمان وایە مەسەلەی نەتەوەیی هەیە، پێمان وایە میللەتێک کە مەسەلەی نەتەوەییەکەی ئەوەندە بەرچاو بووە کە ڕێگرە لە گەشەکردن و فراوان بوونەوەیدا و ئاستەنگ لەبەردەم خۆشبەختی مرۆڤەکانیدا ، پێویستە بتوانێت دەنگ بدات و تاکلایەنە جیاببێتەوە ئەگەر ویستی. بەڵام جیابوونەوە بە شێوەیەکی تاکلایەنە بەو مانایە نییە کە دەتوانیت بە شێوەیەکی تاکلایەنە باسی هەلومەرجەکانی مانەوە بکەیت. ئەگەر مافی جیابوونەوە لەگەڵ مافی تەڵاق بەراورد بکەیت، مافی ئۆتۆنۆمی دەبێتە شتێکی هاوشێوەی مافی فرەژنی. بەو مانایەیە کە من دەمەوێت بەو مافانە لە ئێران بمێنمەوە. ئەگەر بتەوێت بمێنیتەوە دەبێت ئەوانی تر ڕازی بن. ئەگەر دەتەوێت بچیت، دەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت. بەڵام ئایا دەتەوێت لەسەر هەلومەرجەکانی خۆت بمێنیتەوە؟ ئەمە جیاوازە. لەم حاڵەتەدا پێویستە هەندێک کەسی تر دابنیشن و بزانن ئەم هەلومەرجانە لە تۆ قبوڵ دەکەن یان نا؟ وە هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەو کەسەی دوای دوو خولەک ئۆتۆنۆمی دەوێت یەکسەر دەڵێت فیدراڵییە. تۆ پێی دەڵێی بۆچی دەتەوێت قەومی بهێنیتە ناو پەیوەندیی هاووڵاتیانەوە؟ بۆچی لە پاسپۆرت و بڕوانامەی لەدایک بوونماندا بنووسین لە کوێوەین؟ بۆچی دۆکیومێنتێک دروست دەکەیت کە کەسێکی تر کەمپێک دروست دەکات و کورد لە شوێنێکدا دەسوتێنێت و لە شوێنێکی تر لوڕەکان بسوتێنێت و لە شوێنێکی تر منداڵی تورک لە سێدارە بدات؟ بۆچی دەتەوێت ناسنامەی نەتەوەیی خەڵک پیشان بدەیت؟ بۆچی ئۆتۆنۆمیتان دەوێت؟ دەڵێت هەمووان بکەنە فیدرالیست. هەرکەسێک بچێت و وڵاتی خۆی پێکبهێنێت… تاران سەر بە کام میللەتە؟ سەر بە کام نەتەوەیە؟هەر ئەوەندە بەسە بۆ ئێوە پرسی فیدرالیزم لە ئێران بوروژێنن تا تاران ببێتە بەیروت. ئەگەر ئەوان پلاتفۆرمی فیدرالیزم لە ئێران قبوڵ بکەن، وڵاتی ئۆتۆنۆمی ئازەربایجان دروست دەبێت، پاشان وڵاتی ئۆتۆنۆمی کوردستان، بەلوچستانی ئۆتۆنۆم و منیش کە لە تاران دانیشتووم و ئازەریم، دەڵێیم نیوەی ئەم شارە هی منە . عەبدوڵڵا موهتەدی میهرەبان بوو و ئەو پرسەی بە ناوچەیی ناوبرد. وەک ئەوەی سبەی کەسێک تفەنگێکی لەسەر شان بێت بڵێت نا! کاک بابامیری مەبەستی هەرێمێک بوو. قەومییەتتان فوو تێکردووە، خستووتانەتە ناو ناسنامەی خەڵکەوە، کردووتانە بە خاڵی جیاوازیی خۆتان، و دەڵێی هەر نەتەوەیەک وڵاتی خۆی هەبێت و ئێرانیش دابەش بکرێت بەسەر وڵاتێکدا کە هەموو کەسێک بە پشت بەستن بە نەژادی خۆی خاکی هەبێت، پاشان چاکەیەک لەگەڵ خەڵک دەکەیت دواتر لوتف دەنوێنی وهۆشداری دەدەیت بە تاران کە هات وهاوار مەکەن مەبەستمان هەرێمێک بوو؟ گوایە خەڵک تەنیا لە کوردستان ئۆتۆنۆمیان هەیە، کە هاتە تاران هاتە تاران. وەک ئەوە وایە ئەگەر هەر بەتەنها ئەوان بفەرموون ئیتر خەڵک واز لە ناسیۆنالیزمی خۆیان بهێنن و ئیتر لەتاران ئەمن و ئاسایش بەرقەرار دەبێت. تاران نموونەیە. ئایا ئەگەر پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامی بژمێرین و ئۆتۆنۆمی بە هەر پارێزگایەک بدەین؟ ئایا هیچ شەڕێک لە نێوان ئازەری و کورد لەسەر نەغەدە ڕوونادات؟ ڕوینەداوە؟ ئایا لە ئەهواز شەڕ لەنێوان عەرەب و غەیرە عەرەب ڕوونادات؟ ئایا لەسەر کۆهکیلۆیە و بۆیار ئەحمەدی شەڕ لە نێوان عەرەب و لوڕ و فارسدا نابێت؟ ئەگەر حکومەت بە هەرێمایەتی دەکەیت، ناکۆکی لەسەر هەرێم هەیە.
کابرابە سادەیی، تەنیا لەبەر ئەوەی دەیەوێت نەژادی خۆی بکاتە بنەمای دەسەڵاتی سیاسی خۆی و نایەوێت بچێت و پلانی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی دابنێت، بڕیاری داوە کە ئێمەی باقی ، شەست ملیۆن کەسەکەی تر، یوزەیەک بکەینە شانمان و تا بیست ساڵ لەو وڵاتەدا بست بەبست دەبێت شەڕ بکەین لەسەر بەتورکی کردن وبە لۆری کردن وبە پشتو کردن وبە گیلکی کردن و بەعەرەب و بەلوچ کردنی خاکی ئەو مەمەلەکەتە شەڕ بکەین. یەکتر و منداڵی یەکتر بکوژین. بە بڕوای من هەڵوێستی ئۆتۆنۆمی و فیدرالیزم وەک یەکە. لە وڵاتێکدا کە هەرگیز فیدراڵی نەبووە، نەتەوەیی مرۆڤەکان دەهێننەوە بیریان و دەیگوازنەوە بۆ هەیکەلی ئیداری کۆمەڵگا. ئەمە ڕەوتێکی ڕاستڕەوە. بزووتنەوەیەکی توندوتیژە. دەڵێت، من ئۆتۆنۆمیم دەوێت، ئێوەش فیدراڵی بکەن. چونکە نایەوێت بارگرانی گوناهی ناسیۆنالیزم هەڵبگرێت. تێدەگات کە دیارە. دەڵێ من دەبمە کورد، تۆش دەبیتە لوڕ. بۆ ئەوەی بتوانم ببمە کورد، تۆ ببە بە عەرەب. بۆ ئەوەی من بتوانم لێرە لەسەر شانی مەیلە نەتەوەییەکان حوکم بکەم، ئێوە دوو کەس لە مەشهەد شەڕی یەکتر بکەن. ئەفغانییەکان لە کوێن لە ئێران؟ ئەمانە کەسانی نابەرپرسن کە تەنها پاڵاوتەیەک لە دەمارگیری نەتەوەیی و میللی و حکومەتی خۆیانن. ئەمە. بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی نییە، بیر لە داهاتووی خۆی ناکاتەوە،نە خەڵکی خۆش دەوێت و نە هیچ شتێکی تر. تەنها وڵاتی خۆی دەوێت و ڕازی نییە بڕوات. ئێمە دەڵێین ڕیفراندۆم دەکەین، ئەگەرخەڵک بڵێت جیا دەبینەوە، ئەوا جیا دەبنەوە. ئەڵێ نا! دەمەوێت بمێنمەوە و ئەم گەوهەرە بەنرخەی ناسیۆنالیزم لەگەڵ هەمووتان دابەش بکەم. هەڵوێستی ئێمە لەسەر ئۆتۆنۆمی ئەوەیە کە ئۆتۆنۆمی شتێک نییە کە بتوانیت ڕیفراندۆمی لەسەر ئەنجام بدەیت. خودموختاری له لایه ن ئه نجومه نی ناوه ندی له تاران که نوێنه رایه تی هه موو خه ڵکه وه په سه ند بکرێت و بڕیار بده ن که پێکهاته ئیدارییه کانی کۆمه ڵگە چۆنه ؟ ئەگەر بنچینەی ئۆتۆنۆمی بێت، دەبێت ئەو لایەنە ڕازی بکەیت کە بڕیاریدا لە پەیوەندیەکی فرەژنیدا لەگەڵت بمێنێتەوە و دەستبەرداری بەشێک لە مافەکانی لە کوردستاندا بێت. ئەگەر ئۆتۆنۆمی وەک کوردێک لە هەرێمێکدا مافی زیاترت پێبدات، مانای ئەوەیە دەسەڵاتی کەمتر دەدات بە خەڵکی سێمنان؟ ئایا دەکرێت عەرەب بتت و لەوێ ببێت بە کاندیدی بەرپرسی قوتابخانە، بەرپرسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، یان سەرۆکی شارەوانی سنە؟ ئایا دەکرێت کەسێکی خەڵکی سێمنان یان مەشهەد لەوێ کار بکات؟ هەرگیز دەکرێت ئۆتۆمبێلێکی ژمارە ڕەشت لە سنە ڕابوەستێنرێت(پارکین)بکات؟ لایەن خەریکەحکومەت جێگایەک دەداتە کوردەکان. ناسیۆنالیزم دەکاتە بنەمای ژیانی هاوبەش و پێکەوەیمان. ئێمە ئەمەمان ناوێت. بەڕای من هەندێک کەسی هیچ نەزان لە چەپی ئێران، کە تەنانەت یوگۆسلاڤیا و باڵکانیان لە بەر چاوی خۆیان بینیوە، لە پێناو فیدرالیزمدا گەڕەلاوژێیان ناوەتەوە، پێیان وایە تا زیاتر دەسەڵات بدەن بە خانی ناوخۆ، ئەوەندە دیموکراسیتر بووە. ئەم مەملەکەتە لە فیدراڵی فیدراڵتر بووە. ئەم وڵاتە تیولێک #بوو. ئینسانی خێڵە جیاوازەکان وڵاتیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردبوو. هەموو ئەمانە سەرمایەداری بە زۆرەملێیە خئینسانەکانی هێناوەتە ناو شار و ڕووخساریان وەک یەک لێدەکات تا بتوانن قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و زمانێکی هاوبەش دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە ئێوە بتوانیت لەیەکتریان جیا بکەیتەوە؟ ئەمە ڕەوتێکی کۆنەپەرستانەیە. ئەو چارەسەرەی بۆ کوردستان پێشنیاری دەکات، کۆنەپەرستانەیە و کاتێک بانگەشەی ئۆتۆنۆمی دەکات، بانگەشەی کۆنەپەرستی دەکات. کەسێک بانگەشەی ئۆتۆنۆمی دەکات وەک کەسێک وایە بانگەشەی فرەژنی یان ڕەگەزپەرستی بکات. ئەگەر ئەمە وڵات بێت، وڵاتێکە. ئەگەر بتەوێت تێیدا بمێنیتەوە یان نا، بڕیارەکە هی تۆیە، بەڵام ئەگەر بتەوێت تێیدا بمێنیتەوە، دەبێت چاوەڕێ بکەیت و بزانیت مرۆڤەکان دەیانەوێت چۆن بژین. وە ئەگەر ئەو ڕێسایانەی کە ئێوە دەتانەوێت بۆ ئەو وڵاتە لەگەڵ سکۆلاریزم و یەکسانی مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە نەتەوە و ڕەگەز و نەژادیاندا لە ناکۆکیدایە، پێموایە ئێوە کۆنەپەرستن.

٦- کێشمەکێشی زەحمەتکێشان لەگەڵ کۆمەڵەدا
لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمەڵەدا دەڵێن یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوەمان لێیان ئەو ناچالاک بوون و گۆشەگیریە بووە کە دەست و ئێخەی گرتبوون، بە بڕوای من دەستیان لە سەرخاڵی ڕاست داناوە. بینیویانە بەم هێزە و بەم کۆمەڵەیە ناگەنە هیچ شوێنێک. ئەوان لە مەیدان دوور دەخرێنەوە، پێویستە بچنە سەر جەمسەری سیاسی خۆیان و لە پێگەیەکی هێرشبەرانە دەست بە کارکردن بکەن. وە بەڕای من ئەمە یەکێکە لە خاڵە بەهێزە گەورەکانیانە لەبەردەم باقی کۆمەڵەییانەدا کەماونەتەوە. ڕێکخراوی زەحمەتکێشان وزەیان هەیە. لە کۆتاییدا مرۆڤ لە شوێنێک بڕیار دەدات کە من باڵی ڕاستم و دەڕۆم، ئەمە بە خەڵک دەڵێین و هێز کۆدەکەینەوە. لانی کەم شتێک دەست پێدەکەم. ئەمڕۆ هەواڵنامەی کۆمەڵەدەدات و سبەی بە “هاونیشتیمانیانی خەباتکار” دەست بە ڕاگەیاندنەکەی دەکات. ئەو پێی وایە هەموو مرۆڤەکان ئەم نۆستالژیایە سیاسییەیان هەیە، وەچاوەڕێی ئەوەن کەسێک ناوی گۆڤارەکەی بنێت هەواڵنامە، بۆ ئەوەی لەبەردەمیدا بکەونە سەر زەوی. تێناگات کە هەمان ئەو کەسانە کاتێک باسی هەواڵنامەی کۆمەڵەیان دەکرد بە کافیان نەزانی و چوون و شتێکی تریان کرد. دەیەوێت کاتژمێرەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە ئەو کەسانە هێشتا نەگەیشتنە ئەنجامێکی دیکە. لەو بەروارەوە تا ئێستا ڕەنگە ژمارەی دانیشتوانی کوردستان دوو هێندە و نیو زیادی کردبێت و هیچ کامیان نازانن هەواڵنامەی کومەڵە مانای چییە. ڕەنگە، سبەی بیەوێت بە “هاونیشتیمانیانی تێکۆشەر” دەست بە ڕاگەیاندنەکەی بکات. پێدەچێت ئەو کاتەی لە شۆڕشی ١٣٥٧دا بە هاونیشتیمانی قسەی لەگەڵ خەڵک دەکرد، کارێکی باشی دەکرد. ئەمە نۆستالژیا و پەرستنی ڕابردووە. دوودڵی و پەشیمانی ئەو ڕابردووەیە کە پێی وایە دەتوانێت بە تەنیا سەرکەوتوو بێت. کە لەڕۆژی خۆیدا شکستی هێناوە. چۆن دەتوانیت دووبارە دروستی بکەیتەوە؟ لە ئەنجامدا بە بڕوای من ڕەوتی سازمانی زەحمەتکێشان وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی هیچ شانسێکی نییە. ئەگەر بچێتە سەر ناسیۆنالیزم هێز لەدەست دەدات. دەبێت لەگەڵ حیزبی دیموکرات چەقەسرۆی بکات لەسەر ناوچەی کاریگەری خۆی. بچێت ئاڵای ناسیۆنالیزم لە حیزبی دیموکرات وەربگرێت. ئەگەر حیزبی دیموکرات پاسیڤ و ناچالاک بێت، هەندێک کە کوردن، ناسیۆنالیستن و ڕەچەڵەکێکی نەتەوەیییان هەیە و دەیانەوێت کارێک بکەن، بەدوای ڕێکخراوێکی ئەڵتەرناتیڤدا بگەڕێن. هەندێکیان لەگەڵ شێخ جەلال و هەندێکیشیان لەگەڵ عومەر ئیلخانیزادە دەچن. ئەمەش ڕوودەدات. بەڵام ئەگەر حیزبی دیموکرات چالاک بێت، ژینگە تەسک دەبیننەوە و ناچار دەبن پێناسەیەکی نوێ تر بۆ ناسیۆنالیزمەکەی خۆیان بدەنە دەرەوە و بە بۆچوونی من ڕوو لە فالانژیزمی نەتەوەیی دەکەن. بە بەراورد لەگەڵ حیزبی دیموکرات کە جۆرێکە لە ناسیۆنالیزمی سەرەکی و دامەزراوەیی لە کۆمەڵگای کوردستاندا و پلەیەک لە ناسیۆنالیستی عەلمانییە، پێدەچێت ئەمانە ناسیونالیستەکان چڕتر بکەنەوە و لە داهاتوودا لە پێگەیەکی ناسیۆنالیستییەوە فشار بخەنە سەر حیزبی دیموکرات. ئەوان سەرنجیان لەسەر کولتووری نەتەوەیی، لەسەر دابەشبوونی کورد-فارس، لەسەر سازانی حیزبی دیموکرات لەگەڵ ناوەند. ئەو ئامانجەی کە هەیانە و ئەو ئیلهامەی کە بەدەستی دەهێنن بریتییە لە پ.کا.کا بینیویانە کە لە ئێراندا ڕەنگە هەندێک گەنج هاوسۆزیان بۆ پ.کا.کا هەبێت و وێنەی ئۆجەلان بەرزکەنەوەو لەسەر دەرو دیوار بنوسن “ئاپۆ” وا بیردەکەنەوە دەڕۆن وئەوە لە دەستی ئۆجەلان دەردەهێنن.وابیر دەکەنەوە ئەگەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بتوانێت کاریگەری لە ئێراندا پەیدا بکات، بۆچی ئێمە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی خۆمان دروست نەکەین؟ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕووبەڕووی کۆمۆنیزم نییە، نە ڕووبەڕووی ناسیۆنالیزمێکی کوردی جێکەوتە و چەسپاوە کە لە ئێوە کۆنتر و بەتواناتر بێت. عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دۆخێکی سیاسی و لە دۆخێکی کۆمەڵایەتی جیاوازدا کاردەکات. لە دۆخێکی زۆر خنکێنەردا. تا ئەو ڕادەیەی کە ئەگەرلە ئێراندا کرانەوەیەک ڕووبدات و بزووتنەوەیەکی جەماوەری سەرهەڵبدات، ئەم پڕۆژەیە سنووردارتر دەبێت و بە ناچاری وێران و خەمناکتر دەبێت. ئەگەر خەڵکی ئەم ڕێکخراوە عەقڵیان هەیە و ئەگەر دەیانەوێت خۆیان لەم ڕێبازە بەدفەڕە بۆ پاکتاوی نەتەوەیی تێنەپەڕێنێت، پێویستە بچنە ناو حیزبی دیموکراتەوە. پێویستە بە ویژدانەوە بچێتە ناو حیزبی دیموکراتەوە. ئایا پلاتفۆرمی ئێوە جیاوازە لە حیزبی دیموکرات؟ بەس نییە کە ئەوان سەرۆکی خۆیان هەبێت و ئێمەش دەمانەوێت ببینەسەرۆک بەس نیە. کەسێکی سیاسی دەڵێت ئەو حزبە بیرۆکەی من دەردەبڕێت و منیش پەیوەندی پێوە دەکەم. پێم وایە دە ساڵ لەمەوبەر عەبدوڵڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادە و کەسانی دیکەی لەو جۆرە دەچوون و دەیانگوت دوای ئەم دابەشبوونەی حیزبی کۆمۆنیست دەبێ سەرلەنوێ بە بیروباوەڕەکانمدا بچمەوە. و پاشان وتی کە من خۆم بە کۆمۆنیست دەزانم، بەڵام ئەم سەرلە ئێوارەیە فڵان و فیسارە، و ئەو قسەکانی ئێستای خۆی دەڵێت و وتی کە من هاتووم بۆ ئەوەی بچمە ناو حزبی دیموکراتەوە، دوو سێ ساڵ بوودواتر لە کۆمیتەی ناوەندی سەیریان دەکرد، بەڵام ئێستا بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. ئێستا خەریکی دانوستان بوو و باسی ئۆتۆنۆمی خۆی دەکرد و بەخۆڕای دەماری هاوڕێیانی پێشووی ورد نەدەکرد. ئەوان ئەم کارەیان نەکرد. بەڕای من ئەمانە ئەبێت وەک بزوتنەوەیەک سەیر بکرێن کە دەیەوێت بچێت و فالانژیزمێکی میللی ڕێکبخات و ئەبێت ڕێگری لێبکرێت. ئەمانە پێویستە بەو شێوەیە ئاشکرا بکرێن. وە بەڕای من لانیکەم ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دڵنیابین لەوەی کە خەڵک ماهیەتی ئەم شتانە و کەمتەرخەمی سیاسی خۆیان دەزانن. بەڕای من هێزێکی سەرەکی نین، هێزێکی تێکدەرن، مووێکن لەسەر لوتی حیزبی دێموکرات و مووێکنە لەسەر لوتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکارین و نابن بە هێزێکی سەرەکی لە کوردستاندا کۆمەڵگە بەهۆی ئەوەی کە دوو دیوی جەمسەری سیاسی لە کۆمەڵگادا پێناسە کراون.

٧- سەبارەت بەو کۆمەڵەی کەهەیە
لێرەدا دەمەوێت چەند وشەیەک لەسەر ڕەوتی کۆمەڵە بڵێم ئەو ڕەوتەی کە ئیبراهیم عەلیزادە سەرپەرشتی دەکات. ساف و سادە، ئەوەی ئێستا دەیبینین لەیەک دەچێت. ئەم دۆخەی ئێستا ناتوانێت بەردەوام بێت. ئەو دۆخەی کە تێیدا وەستاوە دژبەیەکە. ئەمە ئەو ڕەوتەیە کە ناسیۆنالیزم نایەوێت لەگەڵیدا بڕوات. دەیەوێت بە بەراورد بەو کەسانەی کە لێی جیابوونەتەوە چەپ بێت. بەڵام پێی وایە پێویستە ناسنامەی خۆی لە بەرامبەر چەپدا بکێشێت. لە ڕوانگەی ماددییەوە، هەوادارەکانیان لە کۆمەڵگادا خۆیان بە نزیک لە ئێمە دەزانن، هەرکەسێک بڵێ من کومەلەییەکم لە شاری مەهاباد و سنە وهتد دەڵێ من هەست بە نزیکیی لەگەڵ جەماعەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا دەکەم. بەڵام درێژەپێدەری کولتووری ڕق و کینەی هەیە، کە سەرچاوەکەی ڕەوتی جوداخواز بووە. وە ئەمانە خۆیان کەم نەبوون. زۆرینەی کۆمیتەی ناوەندی بوون ئەوان ئەوانەن کە چاوییان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نابینێت. ئێستاش هێشتا.شەڕی خۆی لەگەڵ هیچ کەسێکی تر نەدەکردوە، موڵک و ماڵیان ئەویان خوارد و لەژێرەوە کاریان لەدژی ڕێکخراوەکەی ئەنجامداوە،ئەو پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بچێت لە ڕادیۆکەیەوە بانگەشەی دژی ئێمە بکات. لە ڕادیۆی کۆمەڵە. سنووردانان لەگەڵ ئێمەدا، بە بڕوای من، بەڵگەنامەی لەناوبردنی ئەوانە. سنووردانانیانیان و هەڵوێستی ناسیاسییان بەرامبەر بە ئێمە و بەم هۆیەشەوە بێتوانایییان لە ڕووکردنە چەپ، لەناویان دەبات. کۆمەڵە ئێستا یان ئەبێت بچێتە لای چەپ، یان هێزەکانی بداتە دەست عەبدوڵڵا موهتەدی. هیچ دەربازبوونێک لەم شتە نییە. بۆ ئەوەی چەپ بێت، ناچارە دان بە چەپی کۆمەڵگادا بنێت کە ئێمەین. وە ئەرکێتی لەم چەپە نزیک بێتەوە و ئەرکیتی بە ئاشکرا ئەم کارە بکات. ئەوەی کە یەکێک لە جەماعەتەکەی ئێوارانی ڕۆژێک سەلام وعەلەیەک لە یەکێک لە جەماعەتەکەمان دەکات وەڵامی نییە. ڕابەرایەتی ڕێکخراوێک کە دەیەوێت هەڵوێستی چەپ بگرێت چاوی خۆی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت چ کەسانی دیکە چەپن و هەمان شت دەڵێن. دەڵێت ئێمە لەم یەکە نزیکین و دوورین لەو یەکە و هتد. ئەوان دەیانەوێت لێمان دوور بکەونەوە، تەنانەت هەندێک جار دوژمنایەتیمان بکەن و پڕوپاگەندە لە دژی ئێمە بڵاو بکەنەوە و پێگەی خۆیان لەم دۆخەدا بهێڵنەوە. ئەمە ئەستەمە. بە بڕوای من ئەگەر کومەڵەی ئێستا لەسەر پێگەی مامناوەندی ئێستا بوەستێت، ئەوا نامێنێت. جگە لەوەش خوارەوە و سەرەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. ئەمە شتێکە کە ئێمە گەرەنتی دەکەین. ئەگەر لەسەر هەڵوێستی دژە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوەستن، بە بڕوای من، ڕێکخراوەکانیان لە شارەکاندا، هەرچەندە ڕەهەندەکانیان گەورە بن، بەم زووانە ڕابەرەکانیان دەخەنە ژێر مێخ، ئێوە چی دەکەن؟ من خۆم بە کۆمۆنیست دەزانم و ئەمە هاوڕێی کۆمۆنیستی منە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا، شەو و ڕۆژ پێکەوە بیر لە ئاکسیۆن دەکەینەوە. ئەو کەسەی ویستی حزبێکی ڕق و کینە دروست بکات و قێزەونی بەکارهێنا ڕۆیشت، ئەمە کولتوری ئەوان بوو، بۆ تا ئێستاش بەدوای تێزەکەیاندا دەگەڕێیت؟ بەڕای من ئەگەر بیانەوێت خۆیان لە ئێمە دوور بخەنەوە یان تەنانەت دوورییەک بپارێزن، خوارەوەیان لە دژی سەرەوەیان ڕادەوستێت. ئەگەر ئیبراهیم عەلیزادە و ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕابەرایەتی کۆمەڵە نەیەن و بە ئاشکرا نەڵێن: ڕاستڕەوەکان ڕۆشتوون، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون مێژوویان شێواند، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون کە مەودایان دانا لە نێوان ئێمە و نزیکترین بزووتنەوە لە ئێمە، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون کە تیرۆری کەساێتییان ئەنجامدا ئێمە ئەم کولتوورە قبوڵ ناکەین، و حزبی کۆمۆنیستی کرێکارای بە حزبێکی نزیک و هاوکار دەزانین، و پێمان وایە ئێمە لە یەک ئۆردوگاداین لەگەڵ ئەوان، ئەگەر ئەمە نەڵێن، خوارەوەیان دێن لەگەڵ ئێمە. من ئەمە بۆ چاکەی ئەوان ناڵێم. من وەک ڕاستییەکی بابەتیی دەیڵێم. دەڵێین ئەگەر نەهاتنە لای ئێمەدا ئەوە ئێمە خوارەوەیان دەبەین. هەرچی بیانەوێت دەتوانن بیکەن.کۆمیتە ناوەندیەکەی دەتوانێت بچێت لە ڕادیۆ سنوور بەندی بکات. لەهیچ شوێنێک سنووربەندی ناکەن، تەنها لە نۆرەی ئێمەدا نەبێت. ئەم دیاردەیە ناتوانێت بەردەوام بێت. ئێمە دژایەتییەکە لە ناوەکانیاندا دەبینین. لایەنی بەرامبەر پێیان دەڵێ بۆچی ناوی حزبی کۆمۆنیستان هەڵگرتووە؟ ئەم ناوە بێمانایە، بۆ سەیرت کرد؟ ئەم ناوە پێویستە وازی لێبهێنرێت. دەڵێن نەخێر! ئێمە بەرگری لەم ناوە دەکەین. ئەمە ئەو بیرەیە کەتێی کەوتوون. تۆ ناتوانی بەرگری لە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەیت بەبێ بەرگری لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. وە ناتوانن بەرگری لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەن ئەگەر بە سەر بەرزیەوە بەرگری لە ئیمەمانان نەکەن. هەموو دونیا ئەو حیزبە بە هی ئێمە دەزانێت، مێژووی ڕاستەقینەی ئەو حزبە لەسەر حسابی ئێمە نووسراوە، ئەو بەڵگەنامە و ئەدەبیاتانەی کە دەتەوێت بەرگری لێبکەیت، هێشتا هی ئێمەیە. ناکرێ بێیت و بەرگری لە کۆنگرەی شەشەم بکەیت و دواتر ڕستەیەک بنووسیت کە نووسینی ئەو بەڵگەنامانە بێگومان گرنگ نییە و هەر کەسێک دەیتوانی بیاننووسیبێت. ئەوە بەو شێوەیە نییە. ئەگەر کۆنگرەی شەشەم بهێڵیتەوە، مەنسوور حیکمەت لە مۆخی ئێسکی ڕێکخراوەکەتدا دەهێڵیتەوە. ئێوە ناتوانن پارێزگاری لە پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیست بکەن و هەڵە بکەن، چاوپۆشی بکەن یان هەوڵی ئەو کەسانە بشارنەوە کە لەدژی ئەو ناسیۆنالیستانەدا خەباتیان کردووە و لایەنگرییان کردووە و هەشت ساڵ ئەو حزبەیان بردۆتە پێشەوە. خەڵک داوات لێدەکەن کەمێک لەسەر ئەم مێژووە ڕوون بکەیتەوە کە بەرگری لێدەکەیت. ئێمە گرەنتی ئەوەتان پێدەدەین کە ئێوە ناتوانن ئەم کارە بکەن. بەرگریکردن لە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەرگریکردنە لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەرگریکردن لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش بەرگریکردنە لە ئێمە. ئەوەی نایەوێت بەرگریمان لێبکات، درۆ دەکات کە دەیەوێت بەرگری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات. ئەمەش ناکرێ. وەک چۆن کەس ناتوانێت بەرگری لە بەلشەفیزم بکات و هێرش بکاتە سەر دەرودەستەی لینین لە ساڵانی پێش شۆڕشدا. ئەمەش ناکرێ. پێت پێدەکەنن، قبوڵ ناکەن. لەوانەیە مرۆڤ سەری بخاتە ژێر بەفر، بەڵام ئەوانی تر بە پێ دەڕۆن و دیمەنەکە دەبینن. لە ئەنجامدا هێشتنەوەی ناوەکە بەبێ ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوو لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بکات، لەناویان دەبات. ئەگەر بێن و بڵێن ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین، ئێمە کە ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران جیانەبووینەتەوە، ناڵێین بەچوونەکانماندا چووینەتەوە ، تا دوا سات کە جێیان هێشتین لەگەڵیان بووین و کاتێک ڕۆیشتن دەنگمان پێیان دا. ئێمە هیچ ڕەخنەیەکمان نەوروژاند، ئەوان مەودایان هێشتەوە، ئێمە لەسەر یەک هێڵین و بۆ ئەم شانازیەش تا ئێستا نەریتێکی هاوبەشمان هەیە، ئەگەر ئەمە بڵێن شانسیان هەیە. ئەمە ئاسۆیەکە بۆ هەندێک کەس کە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن. بەڵام ناکرێ مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە پێی گێڕانەوەی عەبدوڵڵا موهتەدی بنووسرێت و دواتر بەرگری لێبکرێت. دەبێت هێرشی بکرێتە سەر. لە ئەنجامی نەهێشتنی ئێمە، نەهێشتنی ئەوانەی لێرە دانیشتووین، نەهێشتنی من، نەهێشتنی ئێوە، نەهێشتنی ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران کە زۆرینەی سەرکردایەتی ئەو ڕێکخراوە بوو، لەو بەروارەوە بە واتای ڕاگەیاندنی شکست دێت. کاتێک گروپی موهتەدی دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر مێژوو، ئەم لایەنە نامەی داخراو بڵاودەکاتەوە کە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەموو ئەوانەی ئارەزووی ئەم مێژووەیان هەیە بێن و بەرگری لەم مێژووە بکەن. تۆ لەگەڵ ئێمەدایت بەسەرچاو! عەبدوڵڵا موهتەدی لە ئێمە دەترسێنن. واتە بڕۆ وەڵامەکەت لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وەربگرە. تا ئێستا بەم شێوەیە. تا ئێستا ئێمە تاکە بزووتنەوەین کە بەرگری لەو مێژووە دەکەین. ئێمە تاکە ڕەوتین کە بەها بەو مێژووە دەدەین. وە ئەم هەڵوێستەی ئەوان ناسکە و بەردەوام نییە.
لەوانەیە بیر لە ئەگەرێکی دیکە لێکۆڵینەوە بکەن و ئەمەش لە هەموویان کۆمیدیترە. بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە و بیبینین لە ڕێگادا کەوتووەتە ناو توێشووی کێوەو، یان بچن بە دوای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هەرکەسێک لە پەنجەرەوە کەوتبێتە دەرەوە بانگ بکەن و بڵێن با پێکەوە بەشی سەراسەری چاک بکەین. ئەمە شتێکی سەیرە، بەڵام دوور نییە لە ناسیاسیبوونیان کە ئەوانیش پێیان وابوو کە کێشەی ئێمە نەبوونی فارسە. ئەگەر فارس بهێنین، بە تایبەت ئەگەر پێشتر لەم بەنداوە کەوتبێتە دەرەوە، دەتوانین بچین بە هاوکاری ئەو حزبی کۆمۆنیستی ئێران بنیات بنێین. ئەمە پراکتیکی نییە. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووین. ئەمە قسەی ڕێگای کرێکارە، جەلال تاڵەبانی دەڵێت، شێخ عز الدین حوسێنی دەڵێت، عەبدوڵڵا موهتەدی دەڵێت، کۆماری ئیسلامی دەڵێت، ئەدەبیاتەکەت دەڵێت، پەسەندکراوەکانتان دەڵێن. هەموو ئەمانە دەڵێن ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین. ئەمە هێندەی بەناڕەوا هەڵگرتنی بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینەیە، ئەوەندەش کاری ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ناوی کۆمەڵەبخاتە سەر خۆی. لەبەر هەندێک هۆکاری سیاسی و ئایدۆلۆژی، کە جیا بووینەوە، ناوی حیزبمان دا بە میللەت. دە ساڵە بەم ناوە دەسوڕێنەوە و یاری بەخۆیان دەکەن. ئەو ناوە هی ئێمە بوو. لە حسابی تۆدا ناینوسن. ئەگەر دەتەوێت بنووسن، پێویستە بێیت و ئەزموونی بکەیت و بەرگریمان لێبکەیت. بە ئاشکرا و بە سەرێکی بەرزەوە بەرگری لێ بکە و وا مەزانە ئەگەر ئەمە بڵێیت پاسەوانەکەت وەک جاران چا لێ نانێت. دەبێت ورەت هەبێت بەرگری لەو مێژووە و ئەو کەسانە بکەیت. پێم وایە ئەوان چانسی ئەم کارەیان هەیە. ئەگەر کەسێک بدۆزرێتەوە، ئەگەر چەپی ئەو ڕێکخراوانە بوونێکی بابەتیانەیان هەبێت و ئەم کارە بکەن. سەبارەت بە سەرەوە، گومانم هەیە چەپ زۆر بەهێز بێت، پێم وایە هەندێک کەسی چەپیان هەیە، بەڵام پێموایە خوارەوە چەپ بێت، چونکە کەسێک ڕاست بێت و نەتەوەپەرست بێت و ئەوەندە ڕقی لەو حزبە بێت، چ پێویست دەکات لە ڕێکخراوی کۆمەڵەدابمێنێتەوە، دەڕوات لەگەڵ موهتەدی… بۆ یەکەمجار لە کۆمەڵگادا، پەنجەرەیەک هەیە کە ڕق و کینەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕق و کینەی ئەو مێژووە لێی وەربگیرێت و بکرێتە سەرمایەی سیاسی و ببێتە کادر. لە ئەنجامدا ئەگەر لەگەڵ چەپی ڕێکخراوەکەتدا بمێنیتەوە، ئەوا ناتوانیت بەم شێوازە نیوە ناچڵە خۆت بپارێزیت. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەبێ بە ئاشکرا شانازی بە مێژووی خۆیەوە بکات و لە ئەنجامدا ڕوو لە ئێمە بکات و بیەوێت لە قەڵایەکی بەهێزدا لەگەڵ ئێمە لە کۆمەڵگادا بێت، کە من پێموایە لەم حاڵەتەدا و تەنانەت لە گرنگێکی دیکەشدا ئەگەری هەیە یەکتربڕینی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە قۆناغێکی تری مێژوودا، تەنانەت یەکێتی لەم دێڕەدا. بەڵام ئەگەر ئەم کارە بکەن زۆربەی ڕابەرەکانیان دەڕۆن. دەبێت ئەمە بڵێین، بێن یان نا، لە هەموو بارودۆخێکدا، لە هەموو قەیرانێکدا و لە هەموو فشارێکدا، دوو لەو کەسانە دەچنەوە ماڵەوە. وە دوای ماوەیەک ڕوون دەبێتەوە کە ئەوان پەیوەندییان بە فراکسیۆنێکی ترەوە هەیە و پەیوەندییان پێوە کردووە. بەڕای من ئەوانەی لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە دژی ئێمەن، لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی موهتەدا جێگای خۆیان هەیە و دەچنە ئەوێ. پێم وایە ئەوە فەرهاد شەعبانی بوو کە بابەتێکی نووسی و وتی زۆر کەس هاوسۆزی قسەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی بوون، بەڵام بەدڵیان نەبووە و لەگەڵی نەچوون بەهۆی چالاکییەکانی دژە دامەزراندنەوە. ئەو ڕاستی دەڵێت. ئەگەر کەسێک بە سووکایەتی لەگەڵ کەسێک جیابوبێتەوە، دوای دوو ساڵ لێی خۆش دەبێت. ناحەزی کەسێک لە عەبدوڵڵا موهتەدی چەند قووڵ بوو؟ شه‌ش مانگ؟ حەوت مانگ؟ هەشت مانگ؟ دواجار حیزب ئەم بەربەستە تێدەپەڕێنێت و دەچێتە پاڵی. بەڕای من ئەم دیاردەیە هەمیشەیی و زوو تێپەڕ نییە. ئەو دیاردەیەی ئەمڕۆ پێی دەوترێت کۆمەڵە، هەوڵدەدات ببێتە مەیدان و تێرمیناڵێک بۆ ئەوەی خەڵک بچنە ئەوێ، هەندێکجار پەیوەندی بە ڕێکخراوی زەحمەتکیشانەوە بکەن، هەندێکجار پەیوەندیمان پێوە بکەن، هەندێکجاریش واز لە سیاسەت بهێنن. تێرمیناڵێکە چونکە هیچ ناسنامەیەکی سەربەخۆی نییە و ئامادە نییە تاکە ناسنامەی ڕاستەقینە قبوڵ بکات کە چەپەکان دەتوانن لە کوردستان هەیانبێت. گوتیشی، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هاوڕێی من بوون، ئێمە ناکۆکیمان لەگەڵیان هەیە، بەڵام بڕیارە ئەم جیاوازییە چارەسەر بکەین.

٨- بوێری سیاسی، کۆمەڵەی کۆمۆنیست یان…؟
ئەمەش پێویستی بە بوێری سیاسی هەیە. بەڵام بە بڕوای من ئێمە و ڕەوتی زەحمەتکێشان ئەم بوێرییەمان نیشان دا. تەنها لەم ناوەندەیە کە ئازایەتیەکەی بە پێچ وپەنایە. دواجار موهتەدی بڕیاریدا پشت لە بەشێکی گرنگی ژیانی خۆی بکات کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەوهۆیەوە ڕێزیان لێدەگرت. لەبەرئەوەی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو یان زۆر ماندوو بوو بۆ بنیاتنانی ئەو حیزبە، پۆپۆلیزمی تێکشکاند و وەک کەسایەتییەکی کۆمۆنیستی ڕێزی لێدەگیرا کە یارمەتی کۆمەڵەی دا بۆ چوونە ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. بڕیاری داوە ئەم مێژووە و ئەو ڕێزگرتنە تێپەڕێنێت. ئازایەتی خۆی بەخەرج داوە و هەڵبژاردەیەکی گرنگی کردووە. وە ڕاستەوخۆ سەیری هەڵبژاردنی خۆی کرد و لەسەری مامەڵەی کرد. بە خۆ لە گێلیدان و بە سەرخۆدا نەهێنان ناتوانیت ڕێکخراوێکی سیاسی دروست بکەیت. ڕێکخستنی سیاسی دەرئەنجامی هەڵوێستێکی شەفافە. ئیتر هەموان ئەمە فێربوون. هەڵوێستێکی ڕوونت هەبێت، هەوادارەکانت لە کۆمەڵگادا لە دەوروبەرت کۆدەبنەوە. لە ئەنجامدا بە بڕوای من بزووتنەوەی ئیبراهیم عەلیزادە، بزووتنەوەی کۆمەڵە لە دۆخێکی ناڕێک و پێکدایە. ئەو ڕاستییەی کە دەڵێن ناسیۆنالیستەکان لە ژینگەی کاردا کاریگەرییان نییە، ژینگەی کوردستان فاڵانژیستی و قەومی نییە، مرۆڤەکان لە کوردستان زیاتر دەیانەوێت لە ئێراندا یەکبگرن لەوەی کە دەیانەوێت جیاببنەوە، هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزییان نییە بەرامبەر بە نەتەوەکانی دیکە گروپەکان، هۆکارێکی کافی نییە بۆ ئەوەی بڵێین ڕەوتی زەحمەتکێشان بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات. لە کۆتاییدا لە کۆمەڵگەیەکی چەند ملیۆن کەسیدا ئەگەر دوو هەزار کەس بدۆزیتەوە، ڕێکخراوێکت هەیە. تا ئێستا ئەم کارەی کردووە. کۆبووەوە، شمشاڵێکی بۆ کولتووری نەتەوەیی و میللی لێدا و هەندێک کەسی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەیەک بکەن بۆ ئەوەی هاوار بکەن بژی پ،ک،ک،ا. حیزب لەسەر ئەم هێڵە کۆدەبێتەوە. ناکرێ تەنیا خەڵکی ئاسایی کۆمەڵگا کۆبکرێتەوە. به ڵام هه موو کۆمه ڵگه یه ک که سانی نابەرپرسی هه یه ، هه ندێک جاریش مێژوو له لایه ن که سانی نابەرپرسەوە وه دروست ده کرێت و ژیانی خه ڵک بۆ چه ند ده یه یه ک پڕ له ناخۆشی ده که ن. لە ئەنجامدا ئەم ڕێکخراوەی کۆمەڵە ئەگەر نەیەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە، دۆڕاوە. ئامۆژگاری من بۆ ئەوانەی چەپن ولەم ڕێکخراوەدا ماونەتەوە، لابردنی ناوەکەیە لە خۆت. ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لابەرن، خۆتان بەکۆمەڵەی کۆمۆنیست ناوببە، بۆ ئەوەی ڕوون بویەوە تۆ خۆت بە کۆمەڵەی کۆمۆنیست دەزانیت و ئەوانیش کۆمەڵەی ناسیۆنالیست. هەرکەسێک بیەوێت بڕوات با بڕوات. یادی ئەزمونی مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕابگەیەنن و بڵێن کە ئەزمونێکی بەنرخ بوو، ئێمە لە ڕاستیدا ئەو حیزبە نین، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کەسانی جیاوازی لەخۆگرتبوو کە چوونەتە شوێنی جیاجیا، ئێمە ئەو ئەزموونە نین ، ئێمە ئەو پراکتیزەیە نین، ئێمە کۆمۆڵەی کۆمۆنیستین، ، کە ئەگەر بیانەوێت ببن، بەڕاستی هەن. ڕابگەیەنین کە هێزەکانمان دەهێڵینەوە و با ئایندە دیاری بکات کە ئایندە چی دەڵێت لەسەر یەکڕیزی چەپەکان لە کوردستان. ڕەنگە لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هەموو کەسێکی تر و هتد زۆرێک لە ناکۆکیەکان چارەسەر بکرێن. ڕەنگە هەزار و یەک ڕەخنەی هەبێت کە پێویستە بۆچوونی خۆی لەسەری بدات. لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە خۆیان بە کۆمۆنیست ناوببەن و مشتومڕ لەسەر ناوەڕۆکی سیاسی و چینایەتی ناکۆکی خۆیان لەگەڵ بزووتنەوەی موهتەدی وەربگرن و هەوڵی بەدەستهێنانی هێز بدەن. ئەگەر ئەو دە کەسەی سەرەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ناکۆکییان لەگەڵ عەبدوڵڵا موهتەدی ئەوەندە قوڵ نییە، با بڕۆن. چونکە هەرچۆنێک بێت ئەوان دەسەڵاتی ئەو لایەنەن. لە ئەنجامدا ئەگەر چەپەکان لە کۆمەڵە لێم بپرسن چی بکەین؟ پێیان دەڵێم بڵێن کە ئەم ناوە بەم شێوەیە بەرگری لێ ناکرێ، با خۆمان بە حزبی کۆمۆنیست ناو ببەین و بە ئاشکرا ڕایبگەیەنین کە ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نزیکین و پێمان خۆشە لێیان نزیک بین. وە باس لە ڕاستییەکانی ڕابردووی هاوبەشمان بکە و ئەگەر جیاوازیمان لەگەڵیان هەبوو، با جیاوازیەکانمان بڵێین. ئه گه ڕ ئه م کاره نه که ن، خوارەوەی کۆمه ڵه له گه ڵ ئێمه دێن و سەره وه ی ئه وان ده چێته پاڵ موهتەدی. ئەمە شتێکە کە سەد لەسەد ڕوودەدات. درەنگ یان زوو. ڕەنگە یەکێک یان دوو لەوانەی سەرەوە لەگەڵ مەهتەدی نەڕۆن، ڕەنگە هەندێکیان پاسیڤ بن و لەگەڵ کەسدا نەڕۆن، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە هەندێکیان بگەڕێنەوە و خۆیان بچنە ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە. بەڵام بەڕای من ئەزموون دەتوانێت شتێکی تر بێت.
بۆ نابێ بنانەوێت هەموو کۆمەڵە بە ئێمەوە پەیوەست بن؟ بۆچی بوونی کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیست باشە؟ من پێم وایە ئێستا بوونی کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیت باشە، چونکە کۆمەڵە هێشتا مەقولەیە کە دەبێت لە کۆمەڵگای کوردستاندا چارەنوسی دیاری بکرێت. من لە ڕوانگەی مێژووییەوە هیچ گومانێکم لەم دیاردەیە نییە. ئێمە گروپێکین. تۆماری مەدەنی هەرچییەک لەسەر ئەم پرسە بڵێت، پەیوەستە بە خۆیەوە. ئێمە گروپی خۆمانین، حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانمان پێکهێنا و پەیوەندیمان بەو حیزبەوە کرد. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووین. لە هەمان کاتدا کە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران جیا بووینەوە، گوتم ئەمە پاکتاوێکی ئەرێنییە. لەبری پاککردنەوەی نەرێنی، ئێمە پاککردنەوەی ئەرێنی دەکەین. گوتمان ناو و سەرپێکهاتە هی تۆیە، نەریت و هێز هی ئێمەیە. وتیان قبوڵمان کردووە و بە دوای کارەکانیاندا ڕۆیشتوون. بەڵام کەس باوەڕی نەدەکرد کە ئەوانن. ڕەنگە زۆر کەس قبوڵیان کردبێت کە کۆنگرەی یەکەم کۆمەڵێک کرێکاری زەحمەتکێشن. ئێمە ئەو گرووپە نەبووین و ئیدیعا ناکەم کە ئێمەش بووین. کۆمەڵە پێش ٥٧ ئێمە نەبووین و ئیدیعا ناکەم کە ئێمەش بووین. بەڵام سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و تەنانەت کۆنگرەکانی پێشووی کە لەسەر ئەم هێڵە بووین ئێمەین، کەسایەتییەکانی لێرەن، نەریتەکەی لێرەدایە، بەرگرییە سەربەرزەکەی لێرەدایە، هەستیاری بەرامبەر بە ناوەکەی لێرەدایە و هەستیاری بەرامبەر بە ناوەکەی چارەنووسی لێرەدایە. من پێم خۆش نییە کەسێک خێڵە جیاوازەکان ڕیز بکات بۆ ئۆردوگاکانیان، کوملێی لەسەر سنگی نووسیبێت. کومهلێ مێژووی ژیانمانە. بە تایبەت کە چەمی عەلیزادە هێزیان پێدەبەخشێت. بۆ ئەو گروپەی کە دەیانەوێت قۆڵبەستی کۆمەڵە ببەستن و فەرمان بکەن، “قسە بکەن!” هێز دەبەخشێت. ئێمە ڕێگە نادەین کەسێک بە ناوی کۆمەڵە ئەم کارە بکات. وە بوونی گروپێکی کۆمۆنیستی یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی ڕێگە بەم کارە نەدەین. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران خۆی سەربەخۆ لەم مۆر و واژۆیانە ناسنامەی خۆی بەدەستهێناوە و ئەگەر ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی ٨ مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت، دوو جەمسەری ڕوون لە کوردستانی ئێراندا سەرهەڵدەدەن کە یەکێکیان ئێمەین. ئەم جەمسەرە تازە دروست بووە. پارێزگاری کوردستان تاڵە دەستی لە دەستی جەلال تاڵەبانی نەدا تا هێزەکانی ئیبراهیم عەلیزادە نەچنە مەریوان. ئەو دەیویست نەچینە مەریوان. تا ئێستا ناڕەزایی دەرنەبڕیوە بەرامبەر بە ڕۆیشتنی ئەو تیپانە. ئێمە کێشەی بۆرژوازی لە کوردستانداین، ئێمە کێشەی کۆماری ئیسلامیین لە کوردستان، کێشەی ڕاستیشین لە کوردستان. وە بێگومان ئێمە فەرشەکانمان لە ئاوەکە دەکێشین. ئەگەر کۆمهلێ ئەم شەڕە نەکات ئێمەش ئەم شەڕە دەکەین. ئەگەر بەم فالانکسیە نەشکێن ئێمەش دەشکێنین. ئەمە چارەنووس و کاری ئێمەیە. بەڵام گرنگە حزبێکی کۆمۆنیستی هەبێت کە ڕێگە نەدات بە هەمان شێوە بوختان بەم ناوە بکرێت، ئەم باسە بە کراوەیی بمێنێتەوە و با پێکهاتەی کوردستان حوکمێکی ڕاستەقینەی لەسەر بدات. لە کۆتاییدا حزبی شیوعی پەیوەندی بە هەر ئەزموونێکەوە دەکات کە حزبی شیوعی کرێکاری لە کوردستان دروستی دەکات. نازانم چەند کەسی ئەمڕۆی کۆمەڵە تێیدایە. لەوانەیە هیچ کام لە سەرکردەکانی تێیدا نەبن. بەڵام ئەگەر دەتەوێت، لە بەردەم ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ڕێکخراوێک ڕێکبخە، و ئەگەر دەتەوێت بڵێیت من بەرگری لە ناوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەم، و ئەگەر دەتەوێت بڵێیت ئێمە کۆمۆنیستین، ئەوا سەرقاڵی گەشەپێدانی… بناغەکانی بزووتنەوەکەمان. ئێوە هێز بۆ پارتی ئێمە دروست دەکەن. پێویستە ئەمە بزانیت و شانازی پێوە بکەیت.

ئەوەی کە ئێمە جارێک لەگەڵ ئەمانەدا چووین و دواتر ئازارمان چەشت، هۆکارێکی بەس نییە بۆ ئەوەی خۆمان لەم پرۆسەیە بەدوور بگرین. چی کێشەیەکی تێدایە؟ جاری پێشوو بە چاوی داخراو و بەبێ شیکردنەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی-سیاسی کردت، باشە ئەمجارە چاوت بکەرەوە و ئەم ڕیزە هەڵبژێرە. ئەی جاری پێشوو چیمان کرد؟ ئێمە هێڵێکمان دانا و تۆ هەڵتبژاردن کرد. ئەگەر ئەمجارەش ئەو کارە بکەیت چ کێشەیەکی تێدایە؟ هەندێکیان دەتوانن ئەم کارە بکەن. من کێشەی کالیبەرم لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەدا هەیە. کەسێک کە کالیبەری هەبێت دەتوانێت بچێت ئەم ڕێکخراوە لەم دۆخە دەربهێنێت و بیکاتە ڕێکخراوێکی دینامیکی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە ژیانی چەپەکانی کوردستاندا دەگێڕێت. ئەگەر کەسێکی وا نەبێت بەڕای من نامێنن. پێم وایە ئەم ڕەوتە بەو شێوەیەی ئێستا نامێنێت. بە هەڵمەت ئەحمەدیان بڵێ بڕۆ گۆڤارەکە لەچاپ بدە، هیچ وەڵامێکی نییە. دەبێت ئاڵاکەت بەرز بکەیتەوە. وە ئەگەر لە ئاڵاکەت دەترسیت، یان ئەگەر ئاڵاکەت بەو شێوەیەی کە دەتەوێت، بڵێ من هەم، بەڵام هەڵیناگرم چونکە ئەگەر هەڵیبکەم، خەڵک دەبینن کە من ئەم ئاڵایەم لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بزووتنەوە گەورەیەدا دەستکەوتووە لە دەرەوەی من، و نیگەرانم لەوەی کەسێک سەرنجمان بدات، تۆ ناگەیتە هیچ شوێنێک. لە بزووتنەوەیەکی سیاسیدا، بە تایبەت لە قۆناغەکانی گێژاودا، دەبێت ئاڵا هەڵبکرێت، بەبێ دووفاقی، چونکە ناتەوێت کەسێک کە لەگەڵتان نەبێت لەگەڵت بێت. خراپترین شت بۆ سیاسەتمەدار ئەوەیە ئەوانەی لەگەڵی نین بیخەنە پاڵی. دەبێت شتێک بکەیت بۆ ئەوەی ئەوانەی لەگەڵتن لەگەڵت بێن. وە ئەگەر ئەوان نەیانەوێت بڵێن کێن بۆ ئەوەی مرۆڤ تێبگات کە دەبێت پەیوەندییان پێوە بکات یان نا، ئەوا ناگەنە هیچ شوێنێک. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەبێ زۆر چالاکانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکات.

بەڕای من ڕەوتی سازمانی زەحمەتکێشان ڕەوتێکی سیاسی ناتەندروستە.
بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان – لاپەڕە ١٦٤٣ تا ١٦٦٢
دەقی نوسراوەی ئەم وتارە بۆ یەکەمجار لە “بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان”دا، چاپکراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری- حیکمەتیست، خوردادی ١٣٨٤ (٢٠٠٥)دا بڵاوکرایەوە.

تیول:

فەرهەنگی فارسی معین
(ناونیشان. ] (أ.) بەخشینی زەوی و موڵک بە کەسێک لەلایەن پاشاوە، کە لە ڕێگەی باجدان لەسەر ئەو موڵکە داهات بۆ خۆی دابین دەکات.وەرگێڕ

hekmat.public-archive.net #3370fa.html




چەند سەرنجێک لەسەر کاردانەوەکانی قورئان سووتاندن!.. سەردار عەبدوڵا حەمە

موقتەدا سەدر فتوای دا کە قورئان سوتاندن بە کارێکی تیرۆریستی بزانێ ، بەهۆی ئەم فتواشەوە لایەنگرانی هێرشیان کردە سەرباڵوێزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان لە بەشێکی بەرداو ١٠ کەسیش لە هێزە ئەمنیەکان و لایەنگرانی سەدریش بریندار بوون .
موقتەدا سەدر دەیەوێ داهێنانی تازە بکات سوتاندنی پیرۆزیەکان وەک تیرۆری ئینسان بە یەک چاو چاولێ بکا ئەمەش پێچەوانەی پێناسەیزانستیانەی تیرۆرو پیرۆزیەکانە .
سوتانی پیرۆزیەکان پەیوەندی بە ئازادی بیروڕاوە هەیە و تیرۆری ئینسان پەیوەندی بە تاوانەوە هەیە .
لە سوید سوتانی هەر پیرۆزیەک بە تاوان حساب ناکرێ بەڵام کوشتنی ئینسان تاوانە وسزای لەسەرە . بەسوتانی پیرۆزیەکان کۆمەڵێ کەسبێزارو خەمبار دەکرێن بەڵام هیچ کەس ژیان لەدەست نادات .
ئەوەی لە سوید قورئانی سووتاندووە لە یاسای ئەو ووڵاتە لای نەداوە بەڵام ئەوەی موقتەدا سەدر دەيڵێ نەک لەیاسای ووڵاتی سوید لایداوەبەڵکو لە یاسای حکومەتی عێراقیش لایداوە . هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرش وتوندو تیژی لەسەر سەفارەتەکان بە یاسای عێراقیش تاوانە نەکبە یاسای نێودەوڵەتیش .
حکومەتی عێراقیش سەفیری خۆی لە سوید کشاندەوە و داوای لە ژنە سەفیری سویدیش کرد عێراق بەجێ بێڵێ، هەرێمی کوردستانیشنوێنەری خۆی لە سوید کێشایەوە.
لە کوردستانیش هەمان جۆر فتوای هێرش و توندو تیژی لە لایەن عەبدولەتیف سەلەفیەوە درا بۆ سەر کۆنسوڵیەی سوید لە هەولێر( هەرچەندەئەو ووتی سەفارەتی سوید لە هەولێر ) بەڵام هەر زوو پۆستەکەی سڕیەوە نەکا تووشی گۆبەنێک بێت لە لای دەسەڵاتە دۆستەکەی .
ئەم جۆرە بڕیارانە زۆر دواکەوتوون ناکرێ دەوڵەت وحکومەت بەکار بهێنرێ بۆ ئەم جۆرە کردەوانە چونکە ئەوە پەیوەندی بە تاکەوە هەیە نەکدەوڵەت و حکومەت و پەرلەمان . ئەگەر دەوڵەت لە عێراق و لە کوردستان لەدین جیابوایە وەک لە کۆمەڵگا ئەوروپیەکان و ڕۆژئاوییەکان هەرگیزبڕیاری لەم جۆرەیان نە ئەدا . بە ڕاستی ئەمانە ئەگەر ئەوەندەی سوتانی قورئانیان بۆ گرنگە ژیانی مرۆڤیان بۆ گرنگە؟ نەخێر
عێراق وکوردستان کراوەتە دۆزەخێک بۆ خەڵکەکەی بەهۆی دزی وگەندەڵی هەر ئەم دەسەڵاتدارانەوە ، هەژاری و بێکاری و بێکارەبایی وبێئاوی هەر ڕۆژ زیاتر دەبێ کەچی دەیانەوێ عاتیفەی ئەو خەڵکە بجوڵێنن و تا وازیان لێ بێین بۆ خۆیان زیاتر گەندەڵی ودزی بکەن ئەمە بۆجمهوری ئیسلامی ئێرانیش هەمان شتە.
خاڵێکی تر شایانی باس کردنە ئەوەیە ، لەم ڕۆژانەدا میدیاکانی ئیسلامی سیاسی وسەلەفی زۆر گرنگیان دا بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەککە کچێکی نیمچە ڕووت دژی قورئان سووتاندنەکەی دووەم جار ، کە اللە واکبر دەکات و جنێو بە قورئان سوتێنەرەکە دەدا وە ئافەرین وجزاک اللەی بۆ دەنێرن خۆ ئەگەر بهاتایە هەر ئەم کچە بەم جل وبەرگەوە پشتیوانی بکردایە لە قورئان سووتێنەرەکە هەزاران جنێوی وەکقەحبە وبەڕەڵای بۆ دەچوو لە بەرئەوەی جلی نیمچە ڕووتی لە بەر بوو ، ئەمە دوو ڕوویی ئەم ئیسلامیانەیە.
قورئان سووتاندن بە لای منەوە کارێکی باش نیە و هەرگیز پشتیوانی لێ ناکەم و هانی کەس نادەم ئەم کارە بکا، بەڵام کەسێکی تر ئەیکات ئازادە. هەروەک چۆن پێم باش نیە مرۆڤ هاوڕەگەز باز بێت یا هەروەک چۆن پێم باش نیە مرۆڤ هەڵگری فڵان دین ولەگەڵ فلان بیروباوەڕوحیزب و ئایدیۆلۆجیا بێت، هەر ئاواش پێم باش نیە مرۆڤ ئەم کارە بکات ، بەڵام ئەمانە دەبێ ئازاد بن بۆ خۆیان ئەوەیان پێ باشە بەمن چی. من تەنها دەتوانم ڕەخنە بگرم لەمانە نەک سەرکوتیان بکەم و تیرۆریان بکەم .
مرۆڤەکان فرە ڕەنگن ناکرێ هەموو لەو ڕەنگە بن من پێم خۆشە . یاساودەستوری بەدەست هاتووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لە سەرئەمەدەبێ بنیات بنرێ کە مرۆڤەکان ئازادبن ، ئەمە دەسکەوتی خەباتی سەدان ساڵەی خەڵکی جیهانە . کە چی مەلاو بانگخوازەکاندەیانەوێ دەستورو یاسای ئەم ووڵاتانە بگۆڕن و بیگێڕنەوە بۆ سەدەکانی ڕابووردوو. واتە دەیانەوێ ئەم دەسکەوتانە لە مرۆڤی ئەم ووڵاتانەوەرگرنەوە.
کۆمەڵگای عێراق و کوردستان پێویستی بەدەسەڵاتێکی عەلمانی و ئازادیخواز هەیە کە ئازادی بیروڕای تێدا بێ و ئازادی دینداری وبێدینیتێدا بێت دەبێ ئەوەی مرۆڤایەتی تا ئێستا بەدەستی هێناوە لانی کەم ئەم کۆمەڵگایەی کورستان لێ ی بێ بەش نەبێ ، خەڵکی کوردستاننەک شایەستەی ئەمەیە بەڵکو شایەستەی لەمەباشتریشە .

سەردار عەبدوڵا حەمە

٢٠٢٣/٧٢




شیعر/ خەڵک.. نەوزاد بەندی

خەڵک بۆیە ئەچنە سینەما ،
لەوێدا حەق سەردەکەوێ و
ناحەق ، ئەکەوێتە ژێر پێ ..
شۆڕشگێڕ ئەگاتە ئامانج ..
زاڵم ، سوک و ڕیسوا ئەبێ ..

٭ ٭ ٭
خەڵک بۆیە زۆربەی بێزارن ،
چونکە ناتوانن بە ڕاستی ،
حەق سەرخەن و
ناحەقیش بدەنە دادگا ..
چونکە لە مردن ئەترسن ،
وا ئەزانن قەت بە جێی ناهێڵن
دنیا ..
٭ ٭ ٭
خەڵک بۆیە بە کۆیلایەتیی ،
پیر ئەبن و
بە هەزار دەردەوە ئەمرن ..
چونکە ڕێگای شەهید بوونیان لە لا قورسە
یان ئەدرەسەکەی نازانن ..
توخوا حەیف نیە لێگەڕێی ، پیری و شێرپەنجە یەک بە یەک خانەکانت داڕزێنن ،
شەهیدبوونیش ڕەت کەیتەوە ،
کە سەربەرزی و ئارامیی هەتاهەتاییت بۆ ئەهێنن ؟
خۆش بە بەختی ئەوانەی
لە ڕێی حەقا ، خۆیان ڕزگار کرد لە دنیا ..
قوڕ بە سەر ژیانی کۆیلەیی ..
مردن لەبەر قاپیی زوڵما ..

٭ ٭ ٭
خەڵک عەقڵی بەوە ناشکێ ،
ئەوانەی کەکۆمەڵگایان کرد بە دۆزەخ ،
تەنها ئەوانیشن مافی گەشتیان هەیە ..
دۆزەخ بۆ تۆ دروست ئەکەن ،
خۆیشیان لە ئەوروپا چەندین
شوێنی وەک بەهەشتیان هەیە ..
٭ ٭ ٭
خەڵک ئاگایان لەوە نییە ، مردن ئەگەر هەرجۆرێ بێ ،
زۆر لە ژیانی ژێرچەپۆکیی دڵگیرترە ..
سەرۆکخێڵێ کە کاتێ هاتە سەر کورسی ،
مردن زۆر لە ژیان خۆشترە ..
٭ ٭ ٭
خەڵک بێ ئاگان لەو ڕاستییەی ،
نە کۆیلایەتیی یەک چرکە ژیانیان درێژ ئەکاتەوە
نە مەردایەتیی یەک چرکە لە تەمەنیان وشک ئەکا ..
وەکو چۆن کاتی ئیمتیحان ،
کەس ناتوانێ زیا و کەمی کا ..
٭ ٭ ٭
خەڵک نازانن سەرشۆڕیی ،
قەت لە یەک ئاستا ڕاناوەستێ ..
ئەبێ هەر زیاتر ڕیسوا بن ..
ئەبێ زیاتر ژێر پێڵاو و
بێ کەرامەت و
پیاوەتی و
بێ ئازادی و
بێ ماف ودین و
بێ خوا بن ..
ئەبێ هەموو پیرۆزییەک
بخەنە ژێر پێی ئاغاوە ..
ئەبێ چۆنی بوێ ، وا بن ..
٭ ٭ ٭
خەڵک نازانن ،
ئەوانەی کە لە مێژوودا نەمر بوون ،
ئازا و ئازادەکان بوون و ..
هەرچی کۆیلە و سەرشۆڕیشە ،
دوای سەد جار مردن ، بزر بوون ..
٭ ٭ ٭
خەڵک نازانن ،
شەهید بوون ئەوەندە خۆش و
بێ ئازارە ..
بیانزانیایە ، ئەیانکڕی بە هەرچییەک
کە هەیانە
لە زێڕ و سامان و پارە ..
خەڵک نازانن ،
ژیان و مەرگی ژێردەستەیی ،
چەند قورس و نەهامەتییە
بیانزانیایە یەک چرکەیش ،
ئازادی خۆیان نەدەفرۆشت
بەو تیکە نانە کاتییە ..

ـــــــــــــــنەوزاد بەندی ـــــــــــــــــــــــــــ




فەلسەفەی ئیسلامی پارادیگمایەکى نوێ ئیبن سینا- ئولریش ڕودۆلف.. کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە

سەربارى ئەو بایەخە زۆرە کە لە نیوەى سەدەى دەیەمەوە لەنێو هزرپێگەیشتووان و ئەدیباندا بە فەلسەفە درا، هێشتا هەر پێگەکەى لە جڤاکی ئیسلامیدا پتەو نەکرا بوو. ئاخر هیچ کام لەو نووسەرانە کە لەم کاتەدا تێکستى فەلسەفەیی دەنووسی، نەیتوانی بڕوا بە خوێنەرانى فراوانتر و بەتایبەتیش بە زانایانى ئایین بهێنێت کە هزرینەکانى ئەو پێویستن بۆ گەڕان بەدووى ڕاستى و گەیشتندا بە بەختیاریى مرۆڤ. چیدی لایەنگرانى کندى نەیان دەتوانى ئەمە بسەلمێنن (ئەوە بێگومان گەر بەگشتی لەو بڕوایەدا بووبێتن کە فەلسەفە نەشیاوى دەستبەردارییە)؛ کاریگەریی ئەوان – نووسینە بەناوبانگەکەى میسکاویى لەبارەى ئێتیک لێدەربچێت – ئێستا لە باکورى خۆرهەڵاتى ئێران بوو. هەروەها نەدەکرا ئیسمائیلییەکان بە هەڵگرى بزاوتێکى فەلسەفەیى دابنرێن. گەرچی ئەمان لە زۆر ناوچەى جیهانى ئیسلامیدا لایەنگرانیان بەدەستهێنا، وەلێ لەبەر ئەوەی ڕێبازەکەیان بەزۆریى قەرزى لە فەلسەفە وەرگرتبوو، ئەوا فەلسەفە لە چاوى زۆرینەى موسڵمانانی سوننیدا جێی گومان بوو. تەنانەت پاشەوارانى فارابی نەیانتوانی لەنێو بەشە فراوانەکانى جڤاکدا شکۆفە بە گرنگیدانێکى بەردەوام بە زانستەکەیان بدەن. بێگومان ئەوان لە بەغداد کاریان دەکرد و دیراسەکانیان لە ئاستێکى بەرزدا ئەنجام دەدا، وەلێ بابەتى لێهزرینیان فەلسەفە نەبوو وەک سەرجەم یان هیچ نەبێت سەرجەمى ئەو بەرنامەیە بووایە کە فارابى خستبوویە بەردەست، بەڵکو چەند پرسیارێکى تایبەتى بوون (وەک گۆتمان بەتایبەتى لە کایەکانى لۆگیک و فیزیکدا)، کە بەتایبەتى پەیوەند بە پەلهاویشتنى ترادیسیۆنەکەى ئەڕیستۆتێلیسەوە دانوستانیان دەکردن نەک لە خەریکبووندا بە ئالەنگارییە هزرییەکانی سەردەمەوە.
جگە لەوە ئێستا توانرا هەندێک پرسیارى ڕەخنەیى ئاڕاستەى خودى مۆدێلەکەی فارابى بکرێت. گەرچی ئەو داوای کردبوو کە گەرەکە هەروەها و بەتایبەتیش لە ژینگەیەکى ئیسلامیدا خۆ بە فەلسەفەوە خەریک بکرێت، وەلێ ئەم داواکارییەی بە گۆتەی ئەوتۆوە گرێدابوو کە لاى هەندێک خوێنەری موسڵمان بەزۆرى سەرلێشێوانیان خستەوە.

بۆ نموونە ئەو قورساییە زۆرە کە فارابی لە پرسیارى خەڵاسی ئاییندەى مرۆڤدا خستبوویە ئەستۆی دەوڵەت و بەتایبەتیش دامەزرێنەرى دەوڵەت، کێشاوی بوو. ئەمەش بەوەدا ئاشکرا دەبوو کە ئەو لە فەلسەفەى سیاسیدا پەیڕەویی میراتەکەى پلاتۆنی دەکرد. وەلێ مرۆ لێرەدا دەیتوانى لە خۆى بپرسێت کە داخۆ کۆنسێپتێکى بەم چەشنە لە سەردەمێکدا، کە جیهانى ئیسلامى هەمیشە ناسەقامگیرتر دەبوو و دەخزایە ژێر کاریگەریى میرانی ناوچەیی و سەردارانی جەنگەوە، بتوانێت لە لایەنی خۆیەوە رۆڵێکی دروست بۆ تێگەیشتن لە ژیان بگێڕێت (مەگەر مرۆ ئەم سووربوونەی لەسەر واتاى دەوڵەت بە ڕەخنەى دەسەڵاتدارى یان بە یوتۆپیا دابنایە). نەخێر، کێشەیەک پەیوەند بە فارابییەوە ئەوە بوو کە چەند کەم ئەو بایەخی بە مێتافیزیک (چە ئۆنتۆلۆگى و چە تیۆلۆگى) و پرسیار سەبارەت بە تاکى مرۆڤ (کە وەک باو بوو لەنێو چێوەى دەروونناسیدا کارى تێدا دەکرا) دابوو. ئەو پەیوەست بە بابەتی یەکەمەوە مۆدێلێکی گەردوونناسیانەى خستە بەردەست، وەلێ ئەم مۆدێلە بەدەگمەن بە ڕێبازی ئیسلامییانەی ئافراندن دەگونجا. هەروەها فارابی، پەیوەست بە بابەتی دووەمەوە، شرۆڤەیەکى وردی زەینى ئەنجام دا، وەلێ ئەم شرۆڤەیە، وەک پێشتر گۆتمان، بەو ڕێیەوە ڕێژەیەتیى پێدرا کە هۆی بەختیاریی مرۆڤى هزرڤانی نەدەگەڕاندەوە بۆ مەئریفەی تاکەکەسی (یان نەک تەنیا بۆ ئەم مەئریفەیە)، بەڵکو دەیگەڕاندەوە بۆ تێڕوانین و باوەڕپێکراوییەکەی خودی دامەزرێنەرى یان ڕێبەرى دەوڵەت. جگە لەوە پرسێکی دیکە لەگۆڕی بوو: فارابی ڕیشەییانە فەلسەفەى گشتگیر و ئایینى یان تیۆلۆگی ی بەشەکی (پارتیکولار)ی جوودا لە یەک دانا، وەلێ دەشیا گومان بکرێت کە داخۆ ئەم جیاکردنەوەیە بەڕاستی ئامانجی خۆی بهەنگێوێت. بێگومان گەرەک بوو جیاکردنەوەکە تایبەتمەندیی زانستى فەلسەفەیى پێشان بدات و مێتۆدیانە داواکارییەکەی بۆ چواندنی گشتگیری خۆی مسۆگەر بکات، وەلێ کۆنسێپتەکە لێوەشاوەییەکی لە فەلسەفە کردەوە لەبریی ئەوەی بەڕاستی بیسەلمێنێت. ئاخر جیاکردنەوەکە ئەو سەرئەنجامەی هێنا کە فەلسەفە، سەربارى داواکارییەکەى بۆ گشتگیری و هەروەها بۆ ڕوونکردنەوەى گشتگیرى سەرجەم فێنۆمێنەکان، بەدەگمەن هەندێک کایەى کردەکێتی بەهەند وەردەگرت کە بەتایبەتی بۆ ئیمانداران گرنگ بوون. ئەمە لە پرسیارى پەیامهێنیدا خویا بوو کە فارابی تەنیا لە ڕوانگەیەکى سنووردارى سیاسییەوە لێى دەڕوانی، ئەمە هەروەها لە بابەتی دیکەدا بەردەوامیی پێدرا (وەک: سروش، ئەزموونکردنى خودا، ئەزموونکردنى بەڕێکەوتی/ شیمانەیی بوون، بەرپرسیاریى کەسیى لە بەردەم خودادا). ئەم بابەتانە لاى ئەو نزیکەى وەلاوەنرابوون.

هیچ کەس هێندە ڕۆشن وەک ئەبو ئەلى ئیبن سینا (نزیکەى 980-1037، ئاڤێسینای چەرخی نێڤینی لاتینی) ئەو کێماسانەی دەستنیشان نەکرد، پاشان هەنگاوى نا بۆ ئەوەی جارێکی دی بنەماییانە پرسیارەکە سەبارەت بە ئەرک و شیمانەکانى فەلسەفە بکاتەوە، ئەمەشی بە چەشنێک بەجێگەیاند کە ئیدی مۆرکى خۆى دا لە سەرجەم هەوڵ و خەریکبوونەکان بەم بابەتەوە. بێگومان ئیبن سینا تواناى بۆ ئەنجامدانى ئەم کارە سەختە هەبوو، ئەوەش دەگەڕایەوە بۆ پەروەردە یەکجار فراوانە فێرگەییەکەی پێکەوە لەتەک توانستى تێگەیشتنیدا کە تەنانەت هاوچەرخانى پێی هۆشسام بوون. گەر باوەڕ بە ئۆتۆبیۆگرافییەکەی بکەین، ئەوا دەتوانین ببێژین کە لای ئەو هەردوو توانستەکە لە سەرەتاى لاوێتییەوە دیاریان دا، ئەویش کاتێک ئەو لە بوخارا دەژیا و لەوێ بە خوێندنی بەرفراوانەوە خەریک بوو، لەم ڕەوتەشدا بە کورتترین کات لە ئاستى سەرجەم فێرکارانى تێپەڕی. وەلێ ئەو درەنگتریش، کاتێک بەهۆى پشێوییە سیاسییەکانەوە بەناچاری ژیانێکى بێپشووی بەڕێوە دەبرد و وەک پزیشک و وەزیر بەدووی یەکدا دەچووە خزمەتى میرانى جیاوازى ئێرانییەوە، هێشتا هەر گرنگیدانەکانى بە توێژینەوە و هێزى بەدیهێنانى خۆى پاراست و هەردەم بە زانستەکانەوە پابەند مایەوە.

بەرهەمى ئەم کۆششە جێی سەرنجە، ئەمەش بەتایبەتى دوو کایەى زانین دەگرێتەوە کە ئیبن سینا – گەر سەرفرازیی دواتری ئەو بە پێوەر وەربگرین – لەبارەیان “کارە ستاندارتەکان”ى خۆی بە زمانى ئەرەبى نووسى. یەکێک لەم کارانە پزیشکییە کە ئەو لەپاڵ کورتە گۆتاری جیاوازدا کتێبە قەبەکەى بەناونیشانى “کانۆنى پزیشکى” لەبارەوە نووسى و تێیدا زانینى سەردەمەکەى بە سیستەماتیکێکى بێوێنە و لێهاتووییەکی فێرکارییانە کۆکردەوە. کایەکەی دیکە بریتى بوو لە فەلسەفە کە ئیبن سینا نەک تەنیا سیستەماتیکییانە ڕێکیخست و فێرکارییانە خستییە بەردەم، بەڵکو هەروەها لە نوێوە هزراندییەوە، بەڵێ لە هەندێک ڕووەوە سەرلەنوێ بناغەی ڕشتەوە. ئەمە لە ژمارەیەکى زۆر کاردا هاتە دەربڕین کە لە نێویاندا بەتایبەتى دوو دانە بەواتاترینن: 1) “ئەلشیفا” (نزیکەى لە نێوان 1020-1027دا نووسراوە)، کە بریتییە لە دوائەنجام- (Summa)ێکى فەلسەفەیی پێکهاتوو لە چوار بەش (لۆگیک، فیزیک، ماتماتیک، مێتافیزیک) و داڕشتنى بەندە بە نووسینە بناغەییەکانى ئەڕیستۆتێلیسەوە (کاتێگۆرییەکان، هێرمینیۆتیک و هتد)؛ ئەم کارە درەنگتر لە وەرگێڕانە لاتینییە (تەواونەکراو)ەکەیدا (بە ناونیشانى Liber Sufficientiae) بوو بە بناغەى وەرگرتنى (ڕێسەپسیۆنى) ئیبن سینا لە ئەوروپا. 2) “ئەلئیشارات وەلتەنبیهات” (نزیکەى لە نێوان 1030-1034دا نووسراوە)؛ ئەمیش نووسینێکە کە هاوشێوەی دوائەنجام بەرنامەی بۆ داناوە (ئەم جارە لە دوو بەشدا: 1- لۆگیک، 2- فیزیک و مێتافیزیک)، وەلێ پرسەکان لەم کارەدا نەک پابەند بە دەستنووس و موحازەرە بڵاونەکراوەکانی ئەڕیستۆتێلیسەوە (Corpus Aristetelicum)، بەڵکو بە هزرینێکى ئازاد و هێزێکى زمانییانەى سەرنجڕاکێش گۆڕان پێدەدرێن، بۆیە ئەم نووسینە زۆرتر لە “ئەلشیفا” کاریگەریی نواند لەسەر وەرگرتنى ئیبن سینا لە ناوچەى کولتووری ئیسلامیدا.

ئەم دوو کارە بە ئەندازەیەکی زۆر ڕەسەنن، جا گەرچی ئیبن سینا لە لێهزرینەکانیدا لەو کۆنسێپتانەوە دەردەچێت کە لاى نووسەرانى کۆنتر ناسیبوونى. ئەڕیستۆتێلیس بە پلەى یەکەم سەر بە سەرچاوەکانى ئەوە (وەک پێشتر گۆتمان، نزیکەى سەرجەم دەستنووس و موحازە بڵاونەکراوە بە ئێمە گەیەنراوەکان کە هەروەها “تیۆلۆگیى ئەڕیستۆتێلیس”یان دراوەتە پاڵ) پێکەوە لەتەک ڕاڤەکارانى ئەودا، ئەوجا فارابى کە ئیبن سینا سەربارى گومانە پێشتر ئاماژەپێدراوەکان بەئاشکرا وەک کەسی سەرەکی بۆ ڕەوتی پێگەیشتنى فەلسەفەیی خۆی ناوى دەبات. بۆیە ئێمە هەندێک جار لە ئەدەبیاتى لاوەکیدا دەخوێنینەوە کە نزیکییەکى زۆر لە نێوان هەردوو هزرڤاندا هەبووە، لێرەشدا جەخت لەوە دەکرێت کە ئیبن سینا هەندێک کۆنسێپتى دیاری فارابیى هێناوەتە نێو سیستەمە فەلسەفەییەکەى خۆیەوە (بۆ نموونە مۆدێلى گەردوونناسى بە دە زەینەوە). ئێمە ناتوانین نکۆڵی لەم جۆرە وەرگرتنانە بکەین، سەرباری ئەوە گەرەکە بپرسین کە داخۆ وەرگرتنەکان لە چە مەغزایەکدا ئەنجامدرابن و چە دەرئەنجاماندنێک وەک پێشنیار بخەنە بەردەم. گەر نزیکتر بڕوانین، دەبینین کە ئیبن سینا زۆر کۆنسێپتى وەرگیراوى خستە نێو هەڤرایەڵێکی (کۆنتێکستێکى) نوێوە و جیاواز لە هزرڤانانى پێش خۆى ڕاڤەى کردن و نرخاندنى. ئەوە کە فارابى واتایەکى نێوەندیى پێدابوو (واتا فەلسەفەى سیاسى)، ئیبن سینا تەنیا لابەلا ناوی دەبات. ئەوە کە فارابى وەک خشتەی کۆنسێپتییانەی سەرجەم مۆدێلەکەی (واتا جیاکردنەوەى فەلسەفە و ئایین بە دەرئەنجاماندنە تیۆرى-زانستییەکانەوە) داینابوو، ئیبن سینا وەک بنەڕەتی سەرەکی وەریدەگرێت، سەربارى ئەوە زۆر جار لە ئەنجامدانى لێهزرینەکانیدا سەربەخۆ دەیگوازێتەوە. بە پێچەوانەشەوە ئەو پرسانە کە فارابى بەتایبەتى گرنگیى پێنەدابوون (ئۆنتۆلۆگى، تیۆلۆگى، پسیکۆلۆگى، بەتایبەتى تیۆریى دەروونى تاکەکەسى / خۆیى) لاى ئیبن سینا دێنە نێوەندى لێهزرینەوە. بەم شێوەیە فەلسەفەیەکى نوێ سەرهەڵدەدات و لە زۆر ڕووەوە ڕێگەى خۆى دەگرێتە بەر.
دەرچەی ئۆنتۆلۆگیى ئیبن سینا بریتییە لەم تێڕوانینە: شت بە بەڵگەوە هەیە، وەلێ ئەم ئۆنتۆلۆگییە لە ڕوون و ئاشکرایی (ئێڤیدێنسی) دەرککردنى دەرکەوەرەکانەوە ئاوەڵاناکات، وەک چۆن لاى هزرڤانانى پێشینى ئیسلامى باو بوو، بە پێچەوانەوە ئیبن سینا لە بناغەڕشتنى لێهزرینەکانیدا هەر لە سەرەتاوە پشت بە ئۆتۆنۆمیى زەین دەبەستێت. بۆ ئەو چە “بوون” و چە “شت” بریتین لە پریما ئینتەلیگێبلیا، واتا تێگەى ئاپریۆرین و هەموو زەینێکی سەلیم لە ساتى پێگەیشتوویی مرۆڤەوە هەیەتى (ئەو لە “زەین بە ڕیزبەندیی پێکهێنراوییەوە” دەدوێت). تەنیا چۆنێتیی (مۆدالێتیى) بوون ى تایبەت بە شتەکان جێى پرسیارە. ئایا پێویستە شتەکان هەبن؟ یان ئایا شتەکان دەتوانن هەبن؟ بە شێوەیەکی دیکە ببێژین: ئایا بوونى شتەکان، گەر بۆ خۆی بەدابڕاوی لێبڕوانرێت، زەروورییە یان تەنیا شیاوە (مومکینە / پۆتێنسیەلە)؟ – وەک چۆن ئیبن سینا بەگوێرەی مێتافیزیکى ئەڕیستۆتێلیس دەریدەبڕێت. سەبارەت بەمە سەرنجدان و ئەزموونەکانمان وەڵامێکمان دەدەنەوە: فێرمان دەکەن، سەرجەم ئەو شتانە کە ئێمە دەتوانین بە دەرکەوەرەکانمان دەرکیان بکەین، وەرگۆڕینیان بەسەردا دێت، بەڵێ زۆرتر لەوەش: هەر یەکێکیان دروست دەبێت، هەر یەکێکیان لەناودەچێت، کەواتە لێرەبوونیان (ئێکزیستێنسیان)، گەر بۆ خۆی بەدابڕاوی لێبڕوانرێت، تەنیا شیاوە. لێرەوە ئیدی پرسیار سەبارەت بە بناغەى بوونیان سەرهەڵدەدات و ئیبن سینا دەگەیەنێت بە لێهزرینەکەى دیکەى: بەڵگەهێنانەوە بۆ هەبوونى (ئێکزیستێنسی) خودا.
ئیبن سینا لەم گریمانەیەوە دەردەچێت: هەموو بوونەوەرێک کە بوونى لە خۆدا تەنیا شیاوە (= A)، دەبێت هۆیەکى هەبێت. ئەم هۆیە (= B) هەبوونی A زەروور دەکات، ئەویش کاتێک سەبارەت بە نا-هەبوونى شیمانەیی A (کەواتە هەروەها نا-هەبوونی لە خۆدا شیاوى ئەو) پتر کێش دەخاتە سەر هەبوونی. وەلێ هەمان پرسیار هەروەها B دەگرێتەوە: ئەو دەتوانێت، گەر بۆ خۆی بەدابڕاوی لێبڕوانرێت، بەزەروورى یان بەشیمانەیى هەبێت. لە ڕەوشی یەکەمدا بەڵگەهێنانەوەکەمان کۆتایى هاتووە، چونکە ئەوسا خودا، بونەوەرە-زەروورى، دەبینینەوە. لە ڕەوشى دووەمدا دەبێت گریمانە بکەین کە هۆیەکى دیکە (= C) هەیە و لە لایەنى خۆیەوە هەبوونى B دەخاتەوە و زەروور دەکات. لێرەش سەرلەنوێ هەمان پرسیار سەرهەڵدەداتەوە، بەڵێ، مرۆ دەتوانێت ئۆپەراسیۆنە هزرییەکە بە ئارەزووی خۆی چەندبارە بکاتەوە (بۆ D و E و هتد). تا ئەو کاتەی ئێمە تەنیا لە هۆی ئەوتۆ بدوێین کە بوونەکەی – گەر بۆ خۆی بەدابڕاوی لێبڕوانرێت – تەنیا شیاوە، ناتوانین بەڕاستی هەبوونی شتان ڕوونبکەینەوە. وەلێ بەڕاستی بوونەوەر هەیە، بۆیە هەروەها هۆیەک هەیە و بوونى– گەر بۆ خۆی بەدابڕاوی لێبڕوانرێت – سەرجەم شتە شیاوەکان زەروور دەکات. ئەو هۆیە دەبێت لە زنجیرەى هۆکان کە ئێمە تا ئێستا لێمان ڕوانیون، جیاواز بێت. ئاخر ئەو ناشێت لە هەبوونى خۆیدا بەندبێت بە شتێکى دیکەوە، بەڵکو دەبێت لە خۆیەوە هەبێت. بۆیە بوونەوەرە-زەروورى (واجیب ئەلوجود) هەیە کە هەموو شتێکى دیکە دەهێنێتە ئاراوە و بە زمانى ئایینى ناو دەنرێت خودا.
کەواتە لە ڕوانگەی ئیبن سیناوە بە ساغکردنەوەی هەبوونى شتێکەوە هەروەها گریمانەى هۆیەکى یەکەمین و بەزەروورى هەبوو و بەزەروورى کاریگەر گرێدراوە. ئاخر تەنیا گەر هۆیەکى بەو چەشنە لە بنەڕەتى بووندا بێت، ئیدی ڕووندەکرێتەوە کە شتە بەڕێکەوتەکان / شیمانەییەکان (کۆنتینگێنتەکان)، کە ئێمە لە جیهاندا دەرکیان دەکەین، بەگشتی هەن. وەلێ ئەم گریمانەیە سەرئەنجامێکى دیکەشى هەیە: گریمانەکە نەک تەنیا زەروورەى هەبوونى خودا لە خۆ دەگرێت، بەڵکو ئەو واتایەش دەگەیەنێت کە هەر شتێک لە لایەن ئەوەوە وەک ئەنجام بخرێتەوە، بەزەرووری بە هەبوونى ئەوەوە گرێدراو دەمێنێتەوە. کەواتە دەبێت شتەکان کە لە لایەن ئەوەوە دەهێنرێنە ئاراوە، هاوکات لەتەک ئەودا هەبن (چونکە ئەنجامى ڕاستینە لە هۆکەی جیاناکرێتەوە). وەلێ خودا لە ئەزەلەوە هەیە، چونکە ئەو، وەک ئێستا بینیمان، بوونەوەرە-زەروورەییە. کەواتە جیهانیش هەمیشە هەر لە ئارادا بووە (ئەزەلییە – و)، چونکە بوونى ئەو لە ئەزەلەوە لە لایەن خوداوە وەک ئەنجام خراوەتەوە.

ئیبن سینا بەهۆی ئەم دەرئەنجامەوە ڕەخنەى توندى ئاڕاستەکرا، ڕەخنەى ئەوەى لێگیرا کە دژبێژیى دەربڕینەکانى نێو قورئان دەکات و ڕێژەیەتی بە جیاوازییە بنەماییەکەى نێوان خودا و ئافرێنراو (مەخلوق) دەدات. وەلێ ئەمە بە هیچ شێوەیەک مەبەستى ئەو نەبوو، بەڵکو مەبەستی هزرینی ئەو کارکردن بوو لە جیاوازیی ئۆنتۆلۆگییانەی خودا و ئافرێنراودا تاکو تێگەییانە وردتر لەوەی پێشتر ئەنجامدرابوو دەریبخات. بە تێگەیشتنی ئیبن سینا خودا تاکە بوونەوەرێکە کە بەزەرووری هەیە. لە ڕەوشی ئەودا نابوون نەشیاوە، چونکە هەبوون وەک پێویست سەر بە کرۆکێتی (وەک بوونەوەرە-زەرووری). بە پێچەوانەشەوە مەسەلەکە پەیوەند بە سەرجەم بوونەوەرانی دیکەوە بە چەشنێکە کە ئەوان هەروەها شیمانەی نابوونیان هەیە. کەتواری هەبوونیان لەنێو ئەوان خۆیاندا نییە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ هۆیەکی دەرەکی کە هەبوونیان زەروور دەکات. کەواتە جیاوازیی نێوان خودا و ئافرێنراوان جیاوازییەکی کاتەکی نییە (ئەزەلییەت بەرانبەر کاتەکێتی)، بەڵکو لەوەدایە کە ئافرێنراوان بە هەر شێوازێک بوونیان پێدەدرێت. لای خودا کرۆک و بوون، ئێسێنس و ئێکزیستێنس، یەکانگیرن، بە پێچەوانەشەوە لای سەرجەم بوونەوەرانی دیکە لە یەک جیابوونەتەوە، چونکە ئێمە سەبارەت بە شتێک کە داخۆ “چی” بێت یان بشێت “چی” بێت، ناتوانین دەربئەنجامێنین “کە” شتەکە بەڕاستی هەیە.
جگە لەوە ئەو جووتەتێگەیە نوێ نەبوو لەو واتایەدا کە هەروەک ئیبن سینا بۆ یەکەم جار هێنابێتییە نێوانەوە. کاتی خۆی ئەڕیستۆتێلیس لەوە ئاخڤی بوو کە ئێمە دەتوانین جیاوازی لە نێوان کرۆک و بوونی شتێکدا بکەین. وەلێ ئەم جیاوازیکردنە لای ئەو تەنیا دەستوێژێک بوو بۆ شرۆڤەکردنی هزری، جیاوازیکردنەکە دەستوێژێک بوو بۆ دابەشاندنی ئەدگارە جیاوازەکانی بابەتێک، ئەویش کاتێک ئێمە جارێک لەوە دەهزرێین کە داخۆ بابەتەکە چی بێت، جارێکی دیکەش لە هەبوونی خودی بابەتەکە. بە پێچەوانەشەوە ئەڕیستۆتێلیس ئەو جیاوازیکردنەی لە ڕووی ئۆنتۆلۆگییەوە بە نەشیاو دادەنا. ئاخر ئۆنتۆلۆگی، بەگوێرەی پێناسەکەی، خۆی بە بوونەوەرەوە خەریک دەکات، بوونەوەریش هەموو شتێکی بەرجەستە دەگرێتەوە، ئەوە بێگومان بە شێوازی خۆیی لێرەبوونی (ئێکزیستێنسی). بۆیە تاکە شتە بەرجەستەکان (ئەوانە کە ناودەنرێن “یەکەم گەوهەرەکان”) بۆ ئەڕیستۆتێلیس فۆرمی کرۆکی نین و ئیدی بشێت بهێنرێنە نێو بوونەوە، بە پێچەوانەوە، ئەدگاری سەرەکییان ئەوەیە کە ئەوان لەگۆڕێن (existieren) و “پێش” هەر ئەوەکەیەکی دی (تێگە، ڕێگەی مەئریفە و بەگوێرەی کات) بوونیان هەیە (sind).

ئیبن سینا ئەوها ناهزرێت. ئەم لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە لە بوونەوەر دەڕوانێت. بێگومان ئەمیش پێشمەرجێک دادەنێت: شتان هەن (بڕوانە سەرەوە)، وەلێ شتان بۆ ئەو بنەڕەتییانە لەگۆڕێ نین (کەواتە یەکەمین گەوهەرەکان نین لە مەغزایەکی ئەڕیستۆتێلیانەدا)، بەڵکو ئێنتیتێی (قەوارەی) بەڕێکەوتن و گەرەکە پرسیار لەبارەی بنەڕەتیان بکرێت. ئیبن سینا لە ڕەوتی خەریکبوونیدا بەم پرسیارەوە گۆڕان بە جیاوازیکردنێک دەدات کە ئەڕیستۆتێلیس نەیدەناسی. جیاوازیکردنەکە کاتێگۆریانە دوو کایەی بوون لەیەک جیادەکاتەوە: لە لایەک خودای بۆ خۆ هەبوو ی بەزەرووری-هەبوو کە کرۆکی هاوکات هەبوونیشی لە خۆ گرتووە، لە لایەکی دی ئافرێنراوە بەڕێکەوتە بەشیمانەیی-هەبووەکان، وەلێ کرۆک و لێرەبوون لای ئەم ئافرێنراوانە لە یەکدی جیادەبنەوە. بەمەش ئیبن سینا دیشۆتۆمییەکی (دووفاقییەکی) نوێی هێنایە نێوانەوە، بەڵێ بەگشتی گۆڕانی بە مێتافیزیکێکی نوێ دا. ئێستا ئەم مێتافیزیکە بەند نییە بەو پێشبینییانەوە کە ئەڕیستۆتێلیس (و نوێپلاتۆنییەکان) گۆڕانیان پێدابوون، بە پێچەوانەوە شرۆڤەی ترادیسیۆنیانەی بوون بەو ئاڕاستەکارییە کۆنسێپتییانەوە (بەتایبەتی هینی ئەزموونکردنی کۆنتینگێنس و دانانی خوداوە لە سەنتەردا) گرێ دەدات کە تیۆلۆگیی ئیسلامی فۆرمولەی کردبوون.
بەقەد ئەوەش دەنگدانەوەی مێتافیزیکی ئیبن سینا لە ناوچەی کولتوری ئیسلامی (و ئەوروپای لاتینی)دا لای فەیلەسوفان و تیۆلۆگان مەزن بوو. وەلێ کەمێک ئەوە لەبیرچۆتەوە کە هەر خودی ئیبن سینا هەروەها پاڵهێزی وروژێنەری گرنگی بۆ کەرتەکایەی دیکەی فەلسەفە هەبووە. ئەمە بەتایبەتی پرسیارەکانی پسیکۆلۆگی دەگرێتەوە. گەر دیدێک ئاڕاستەی لیستی کارەکان بکەین، دەبینین کە ئەو پرسیارانە ئەویان بەدرێژایی ژیانی خەریک کردبوو. ئەو بەردەوام سەرلەنوێ هەوڵی دەدا سەرنجی خوێنەرانی بەلای پرسی دەروونی ڕاسیۆنالدا ڕابکێشێت، چونکە بە دیدی ئەو سەرجەم پرسیارە بنەڕەتییەکانی بوونی مرۆڤ (شوناس، بنەڕەت و دوایەمین مەغزای ژیان) بە دەروونی ڕاسیۆنالەوە بەستراون.

ئیبن سینا لە پسیکۆلۆگیشدا جەخت لە پێشتریی هۆشەکێتی دەکات. چۆن ئۆنتۆلۆگییەکەی لە زانیارییە دەرکییەکانەوە دەرنەچوو، بەڵکو تێگەی ئاپریۆرییانەی وەک دەرچە دانا، بە هەمان شێوە دەروونناسییەکەی لەسەر بناغەی جەختییەکی زەینمەندانە (ئینتەلێکتوێل) بنیاتدەنێت نەک لەسەر بناغەی دەرککردنی دەرکەوەرەکان. ئەمە بەتایبەتی لە لێهزرینێکدا ڕووندەبێتەوە کە وەک ئەرگومێنتی “مرۆڤی فڕۆک” ناوبانگی دەرکردووە و لە “ئەلشیفا”دا، هەروەها لە تێکستی دیکەی جیاوازدا، دەبینرێت، وەلێ ئیبن سینا بەتایبەتی ڕۆشنتر وەک لە هەر جێیەکی دی لە “ئەلئیشارات وەلتەنبیهات”دا دایدەڕێژێت. لە جێیەکی گرنگی ئەم نووسینەدا هاتووە:
“بگەڕێرەوە بۆ لای خودی خۆت و لەوە بهزرێ … کە داخۆ بتوانیت نکۆڵی لە لێرەبوونت و خودت بکەیت. من مەبەستم لەوە نییە کە ئەمە تەنیا بۆ لێڕوانەرێکی ئاگامەند دەلوێت. تەنانەت نووستوویەک یان مەستبوویەک بە مەی هەرگیز کرۆکی / خودی (زاتی) خۆی لێ بزر نابێت، جا گەر تەنانەت لە زاکیرەیدا هەردەم دەروێنەیەکی ئەوی نەبێت. (هۆی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ:) گەر تۆ پێشبینی بکەیت کە کرۆکت / خودت هەر لە سەرەتاوە بە زەینێکی سەلیم و پێکهاتەیەکی سەلیم (واتا تەواو پێگەیشتوو) چێبووە، (گەر تۆ هێشتا هەر پێشبینی بکەیت) کە خودت ئەوها سازاوە کە نەتوانێت بەشە (جەستەییە)کانی خۆی ببینێت و چوارپەلی بەر یەک نەکەون، بەڵکو جیاکراوە لە یەکدی و بۆ ساتێک لە هەوای واڵادا هەڵواسرابن، ئەوسا دەشێت بتوانیت تێبگەیت کە کرۆکت / خودت لە هیچ شتێک بەئاگا نییە – جگە لەوە کە ئەو لەگۆڕێیە (existiert)”.
ئیبن سینا پرسیارێک بەم لێهزرینەوە گرێ دەدات: ئایا ئێمە لە ڕاستیدا بە چی دەرکی خۆمان دەکەین؟ ئەوە هەڵبەتە نەک بە دەرکەوەرەکانمان، بە کردارێک، بەڕێی لەشەوە، ئەوە بە هیچ شێوەیەکیش بە دەستوێژێکی یاریدەدەری دەرەوەی کەسمان ڕوونادات، نەخێر، بەڵکو هێزێکی ناجەستەیی هەڵگری خودئاگاییمانە و ناوی دەنێین دەروون. ئەوە دەروونە کە بەسەر لەشماندا سەروەرە و دەیئاژوێت؛ ئەو لەنێو ئێمە خۆماندایە، هەروەها هەردەم یەکە. بەڵێ، وەک چۆن ئیبن سینا لە کۆتاییدا دەیخاتە پێش چاوانی خوێنەرانی، ئەو بە هیچ شێوەیەک لە ئێمە جیاناکرێتەوە، چونکە: “ئەو لە ڕاستیدا تۆیە”.
مەبەستی ئەرگومێنتەکە ڕۆشنە: دەیەوێت بەبەڵگەوە هەبوونی کرۆکێک / خودێک لە هەر مرۆڤێکدا بسەلمێنێت. ئەم خودە هەردەم لەگۆڕێیە، تەنانەت لەکاتی نووستن (ئەمە ترۆپکێکی تیژکراوەیە دژی تیۆلۆگەکانی ئیسلام) و هەروەها لە ڕەوشی مەستیدا، ئێمەش لە دابی دێرینەوە ناومانناوە “دەروون”. بێگومان چەند سەرئەنجامێکیش بە هێڵی سەرەکیی ئەرگومێنتەکە تێکەڵ دەبن، چونکە ئیبن سینا نایەوێت تەنیا بەبەڵگەوە بیسەلمێنێت کە ئێمە دەرووندارین، بەڵکو هەروەها دەیەوێت پێشانی بدات کە چۆن دەروون پێکهاتووە، لێرەشدا ئێمە ئەزموونی چەند تایبەتمەندییەکی تەواوکەری یەکدی دەکەین: یەکەم، دەروون ناجەستەییە (ئاخر سەلماندنی بەند نییە بە دەرککردنی دەرکەوەرێکەوە)؛ دووەم، دەروون سەربەخۆیە لە لەش (و بۆیە دەتوانێت دوای مەرگ بمێنێتەوە)؛ سێیەم، دەروون تاکەکەسییە (ئیندیڤیدوێلە)، چونکە نەک تەنیا لای هەر تاکە مرۆڤێک شیاوی سەلماندنە، بەڵکو هەروەها بریتییە لە خود و تاکەکەسێتیی ئەو.
بەمەش ئیدی پرسێک دەڕاستێنرێت: دەبێت سەرجەم هزرین لەبارەی مرۆڤ لە دەروونی ڕاسیۆنالەوە دەربچێت کە “سەرەتا”ی مرۆڤە، چونکە ئەمە کە مرۆڤ وەک کەس و سەبژێکتی هزرڤان بنیاتدەنێت؛ دەروونی ڕاسیۆنال هاوکات هەڵگری دوایەمین مەبەستی ژیانی مرۆڤە، چونکە کرۆکی ڕاستینە و لەناونەبری ئەوە. گەر مرۆڤ لە ڕەوتی ژیانیدا بۆی بلوێت دەروونی ڕاسیۆنالی خۆی بە یاریدەی مەئریفە کامیل بکات، ئیدی بەو ئامانجە دەگات کە بۆی دەستنیشانکراوە، ئەوسا ئیدی بە بەختیاریی ئەبەدی شاد دەبێت – وەک خەڵاتێکی شایستە بۆ ئەو کۆششە هۆشەکییانە کە ئەو تاکەکەسییانە ئەنجامی داون (نەک وەک ئەنجامی ژیان لە دەوڵەتێکی نموونەییدا، وەک چۆن فارابی گۆتبووی).
ئیبن سینا بە پەیڤی جەختلێکەر، پەیڤی تا ڕادەیەک بانگەوازدەر بۆ ڕامان و ئەزموونکردنی میستیکی، ڕێگەی دەروونی ڕووەو مەئریفە داڕشت (بەتایبەتی لە کۆتایی “ئەلئیشارات وەلتەنبیهات”دا). ئەمە بوو بە هۆیەک کە هەندێک ڕاڤەکاری مۆدێرن تانوتی نوێنەرایەتیکردنی دوو ڕێبازی لێبدەن: ڕێبازێکی ڕاسیۆنال کە بەگوێرەی فەلسەفەی ئەڕیستۆتێلیس ئاوەڵا دەبێت و لە “ئەلشیفا”دا دەگات بە ترۆپکی خۆی، ئەوجا ڕێبازێکی “باڵاتر”ی دانایی کە میستیک و نەزەری ڕاستەوخۆ ئیلهامیان پێبەخشیوە؛ ئەمیان، پەیوەندکراو بە نووسینێکی سەردەمی درەنگترییەوە (بە ناونیشانی خۆرهەڵاتییەکان کە بەشی هەرە زۆری بزر بووە) وەک “فەلسەفەی خۆرهەڵاتی / مەشریق” دیاری دەکرێت. وەلێ ئەمڕۆ دەتوانین ببێژین کە ئەم جۆرە ڕاڤەکردنە بەسەرچووە. ئاخر هیچ نیشانەیەک بۆ ئەوە لەگۆڕێ نییە کە ئیبن سینا لە هیچ کاتێکدا لە چێوەی ئەو جۆرەی ئەرگومێنتهێنانەوە دەرچووبێت کە ئاوەزمەندانە شیاوی لێتێگەیشتنە. بە پێچەوانەوە ئەوە ڕاستە کە ئیبن سینا لەو شیمانانە توێژییەوە کە ئەم چێوەیە دەیانخاتە بەردەم، ئەمەش بەو ڕاستییە خویا دەبێت کە ئەو لە کارەکانیدا نەک تەنیا بە شێوەی جیاوازی داڕشتن کاری دەکرد (بەڵگەهێنانەوەی سیلۆگیستی، “ئیشارات”، “وەبیرهێنانەوە”، ئاللێگۆری و هتد)، بەڵکو ئەمە هەروەها بە ڕێبازی مەئریفەکەی خودی ئیبن سینا ڕووندەبێتەوە، کە هاوفۆرمییانە بنیاتی نەناوە، بەڵکو ڕێ بە شێوازی جیای ڕاسیۆنالێتی دەدات.

یەکێکی شێوازەکان بەو ڕێگەیەی مەئریفە دەگونجێت کە ئێمە لەم نێوانەدا لە ڕێبازی ترادیسیۆنیانەی زەینەوە دەیناسین. ئیبن سینا لێرەدا لەسەر ئاڕاستەکارییەکانی کندی و فارابی دەڕوات (…)، چونکە ئەمیش هاوشێوەی ئەوان چوار پلەی تێگەیشتن وەردەگرێت، هێندە نەبێت کە جیاواز لە ئەوان ڕاڤەیان دەکات. دەبێت بەگوێرەی دابەشاندنەکەی ئیبن سینا ئەم چوار قۆناغەی پرۆسەی مەئریفە جیابکەینەوە: زەینی شیمانەیی / هێزەکی، واتا توانستی پەتیی مرۆڤ (هەروەها زارۆکیش) بۆ هزرین کە جارێ گۆڕانی نەبینیوە؛ زەین بە ڕیزبەندیی پێکهێنراوییەوە کە لە پریما ئینتێلیگیبلیا، واتا لە تێگە “ئاپریۆری”یەکان” (بوون، شت، شیمانە، زەروورە و هتد) و هەروەها لە پرنسیپە بەڵگەنەویستەکان (یاسای سێیەم بەدەرکەر و هتد) بەئاگا هاتووە؛ زەینی کردەکی (ئەکتوێل) کە هەروەها لە سێکوندا ئینتێلیگیبلیا (تێگە لێکدراوەکان، بەڵگە و هتد) تێگەیشتووە؛ ئەوجا زەینی بەدیهێنراو کە تێیدا دەروونی ڕاسیۆنال خۆی وەک هزرکەری کردەکی و بەتەواوەتی زانەر ڕیالیزە دەکات. بەمەش هەر چوار پلەکە (نەک سێ پلە وەک لای کندی و فارابی) دەدرێنە پاڵ ڕێگەی مەئریفەی تاکە مرۆڤ. بە پێچەوانەوە زەینی چالاک کە ئیبن سیناش گەردوونییانە ڕاڤەی دەکات، لای ئەو لە ڕیزی قۆناغەکانی مەئریفەدا نییە، بەڵکو وەک لایەنی پێنجەم (یان پرنسیپی ڕێبەر) بەرانبەریان دایدەنێت.
بێگومان ئیبن سینا هەروەها ئاشنای شێوەیەکی دیکەی ناسینە و ناوی دەنێت ئینتوئیتسیۆن (حەدەس). ئەمە هەندێک جار تێڕوانینێکی ئەوتۆی لەتەک خۆیدا هێناوە کە هەروەک مەبەستی ئەو لەم شێوەیەی ناسین نەزەری نا-ڕاسیۆنال و میستیکی بێت، کەچی ئەوەی ڕاستی بێت باڵاترین فۆرمی ڕاسیۆنالێتییە، ئەویش چونکە ئیبن سینا کۆنسێپتەکەی لەسەر تێگەی ژیریی ئەڕیستۆتێلیس (بە گریکی: ئانخینۆیا، بە ئەرەبی: زەکائ) بنیات دەنێت. ئەو لەم تێگەیەوە گۆڕان بە تێگەیشتنێک لەبارەی ناسین دەدات کە ڕۆشنتر توانستە ڕاسیۆنالەکان دەردەخات. کێ حەدەسی هەبێت، ئەو کەسە بەسانایی لە سەرجەم تێگەکان و سەرجەم پەیوەندییەکانی سەلماندن (بەتایبەتی لە نێوانەتێگەی سیلۆگزمێک) تێدەگات. ئەو کەسە خۆی بە هیچ شێوەیەک لەو ئۆپەراسیۆنە لۆگیکییانە لانادات کە ئێمە لە “ئۆرگانۆن” و ڕاڤەکردنەکانییەوە دەیانناسین، بەڵکو خێراتر لەوە کە باوە بەنێویاندا ڕەتدەبێت. بەڕاستیش ئیبن سینا ڕوونی دەکاتەوە، هەمیشە سەرلەنوێ مرۆڤان هەن کە تێڕوانینەکانیان زۆر لە زانینی مامۆستایان و هاوچەرخانیان تێدەپەڕن. ژمارەیەکی زۆر لە فەیلەسوفانی ڕابردوو سەر بەو کەسانە بوون، پێش هەموویان ئەڕیستۆتێلیس، بەبێ گومان ئەو خۆیشی، وەک چۆن لە هەندێک جێی ئۆتۆبیۆگرافییەکەیدا دەردەکەوێت.

جگە لەوە کۆنسێپتی حەدەس دەرفەتی جیاکارییەکی دیکە بۆ ئیبن سینا دەڕەخسێنێت. ئەمیان پەیامهێنی (پێغەمبەرێتی) دەگرێتەوە کە لە جڤاکی ئیسلامیدا هەروەها وەک ڕێگەی مەئریفە ناسێنرابوو، بۆیە دەبوو لە تیۆرییەکی مەئریفەدا کە نیازی بەهەندوەرگرتنی سەرجەم شێوەکانی زانینی هەبێت، ئاوڕ لە ئەمیش بدرێتەوە. فارابی ئەم پرسەی بەوە ڕوونکردبۆوە کە پەیامهێنان توانستێکی زۆر تایبەت بەهێزی پێشبینیکردنیان هەیە، ئەمەش دەرفەتی بۆ ڕەخساندوون کە سروش (واتا وێنە و هێما) لە زەینی چالاکەوە وەربگرن و بیگەیەنن بە لایەنگرانیان. بێگومان ئەم ڕوونکردنەوەیە لەنێو چێوەی کۆنسێپتی ئاییندا لای فارابی (…) لۆگیکی بوو، وەلێ هاوکات نیشانەی ئەوەش بوو کە فارابی ڕێزێکی تایبەتی لە پەیامهێنان نەدەنا، بۆیە کاریگەری و توانستی نەزەری ئەوانی لەسەر ئاستی توانستی پێشبینیکردن سنووردار کرد. لەبەر ئەم هۆیە ئیبن سینا هەنگاوی نا تاکو پەرە بە تێگەیشتن لە پەیامهێنی بدات، لێرەشدا گۆڕانکارییەکی گرنگی کۆنسێپتییانەی ئەنجام دا کە بریتی بوو لە وەرگرتنی دوو ئاستی پەیامهێنی. یەکێکیان بەو توانستە دەگونجێت کە فارابی دایڕشتبوو. کەواتە لێرەش سەرلەنوێ مەبەست لە شکۆفەی تایبەتی توانستی پێشبینیکردنە کە توانا بە پەیامهێنان دەدات وێنە و هێما لە زەینی چالاک وەربگرن. ئاستەکەی دیکە بە پێچەوانەوە ڕاسیۆنالە. ئاخر بە دیدی ئیبن سینا زەینی پەیامهێنیش (واتا دەروونە ڕاسیۆنالەکەی) لە پەیوەندیدایە بە زەینی چالاکەوە وەک ڕێبەری سەرجەم پرۆسە هۆشەکییەکان. بۆیە پەیامهێن نەک تەنیا لە شێوەی هێما و دەروێنەی بەشەکیدا ڕاستی دەناسێت، بەڵکو هەروەها وەک پاشهاتی دەرئەنجامگیری و سەلماندن کە چواندنی گشتگیریان هەیە، کەواتە لەو شێوە بورهانییەدا (دێمۆنستراتیڤەدا) کە فەیلەسوفەکان بایەخی پێدەدەن. بێگومان پێویست نییە کە پەیامهێن زۆر تێبکۆشێت بۆ ئەوەی فێری هەر ئەرگومێنتێک و یەک بە یەکی سیلۆگیزمەکان ببێت تاکو ئیدی لە ڕاستی تێبگات؛ ئەوە پێویست نییە چونکە پەیامهێن خاوەنی حەدەسە، بۆیە -هاوشێوەی مامۆستایانی نێو فەیلەسوفان – هەر لە یەکەم تێگەیشتندا پەی بەوە دەبات کە گۆتەیەک لە چە پەیوەندییەکی لۆگیکیدایە.
نموونە زۆر بەجوانی پێشانی دەدات کە چۆن ئیبن سینا لەو چاوەڕوانییە جیاواز و دەستپێکە هزرییە (ئایینی و تیۆلۆگی و فەلسەفەییانە) دەدوێت کە ڕووبەڕووی بووبوونەوە، لێرەشدا ناخزێتە ڕاڕاییەوە لە نێوانیاندا و وەک ئەلتەرناتیڤی هاوبەها لێیان ناڕوانێت. هەمیشە فەلسەفە چێوەی کۆنسێپتییانەی ئەو دەمێنێتەوە. وەلێ ئەم فەلسەفەیە، لە ڕووی کایەی بابەت و ئاگایی کێشەکانەوە بەربژێر نییە، بەڵکو کراوەیە بۆ خواستە ئاینی و پرسیارکردنە تیۆلۆگییەکان. ئەمە دەشێت – جگە لە پەیامهێنی – بە ڕیزێک پرسی دیکە بسەلمێنرێت (نوێژ، خەون و هتد). وەلێ پێدەچێت ئەم پرسە ئاشکراترین بێت، گەر بڕوانین کە چۆن هەڵوێستەکە سەرکەوتووانە لە مامەڵەکردن لەتەک قورئاندا بەجێدەگەیەنرێت.
نموونەیەکی جوان بۆ ئەم مامەڵەکردنە بریتییە لە جۆری تەئویلکردنی سورەتی 24 (ئەلنور – و)، ئایەتی 35، لە لایەن ئیبن سیناوە. لەو ئایەتەدا دەگۆترێت: “ئەڵڵا نوری ئاسمانەکان و زەمینە، نوری ئەو هاوشێوەی تاقێکە چرای تێدا داگیرسێنرابێت، چراکە لە گڵاسێکی شووشەییدا بێت، گڵاسەکە هێندە درەوشاوە بێت هەروەک ئەستێرەیەکی تروسکەدار بێت، (چراکە بە زەیتی) دارزەیتونێکی پیرۆز داگیرسابێت کە نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاواییە، و زەیتەکەی نزیکەی ڕووناکی دەخاتەوە بەبێ ئەوەی هەرگیز ئاگری بەرکەوتبێت – نور لەسەر نور…”(1).
ئەم ئایەتە بە درێژایی کات چەندین جار تەئویلکراوە، لێرەشدا هیچ هۆشسووڕهێنەر نییە کە لە نێویاندا ڕیزێک تەئویلی میستیکی یان غەیبانی هەیە. وەلێ ئایەتەکە بۆ ئیبن سینا (بەگوێرەی “ئەلتەئشیرات وەلتەنبیهات”) “ئاماژەیەکە” بۆ ڕاسیۆنالێتیی ئێمە: ئەو – بە ئاللێگۆری – ئەدگاری تایبەتی مەئریفەمان دادەڕێژێت. ئاخر بە دیدی ئیبن سینا هەر بابەتێکی ناوبراوی نێو تێکستەکەی قورئان دەتوانێت توخمێکی گرنگی تیۆریی مەئریفەکەی ئەو دیاری بکات: “نور” هێمای مەئریفەیە، “ئاگر”ەکە هێمای زەینی چالاکە، “چرا”ی نێو “تاق”ەکە کە تێیدا ڕوناکی دەخرێتەوە، هێمایە بۆ زەینی شیمانەیی تاکە مرۆڤ؛ بۆ ئەوەی زەینی شیمانەیی دابگیرسێت، پێویستی بە زەیت یان بە “دارزەیت”ە و بەمەش مەبەست لە لێهزرینی ئێمەیە. ئەوجا “زەیت”ێکی دیکە لەوێدایە کە “نزیکەی ڕوناکی دەخاتەوە بەبێ ئەوەی هەرگیز ئاگری بەرکەوتبێت”. ئەمیان هیچی دیکە نییە جگە لە ئینتوئیتسیۆن / حەدەس. وەلێ ئەمە بە بڕوای ئیبن سینا – وەک چۆن ئێستا دەزانین – تەنیا مۆرکی فەیلەسوفە بەواتاکان نییە، بەڵکو هاوکات مۆرکی پەیامهێنانیشە.
————————————-

تێبینیی وەرگێڕ:
(1) بۆ وەرگێڕانی ئەم ئایەتە سوودم لە وەرگێڕانەکەی هەژار موکریانی وەرگرتووە.

گلۆسار
ئاللێگۆری: واژەیەکی گریکییە بەواتای “زمانی ڕووپۆشراو”، لەبەر ئەوەی وێنەییانە دادەڕێژێت، ئەوا هاوشێوەیی لە خوازە / مێتافۆر هەیە، وەلێ تایبەتمەندییەکەی بەتایبەتی بە بەراورد لەتەک سیمبۆلدا ڕووندەبێتەوە. سیمبۆل تەنیا یەک ئەدگاری هەیە: تایبەتێتی دەکات بە گشتێتی (“دڵ” بریتییە لە هێمای “خۆشەویستی”). ئاللێگۆری بە پێچەوانەوە داڕشتنی وێنەیی تێگەیەکی ئەبستراکتە، کەواتە گشتێتی دەکات بە تایبەتێتی و بەزۆریش بە کەساندن دایدەڕێژێت، کە دەشێت لە نێویدا چەند سیمبۆلێک هەبن و تەئویل بکرێن؛ بۆ نموونە لە شێوەسازیدا تێگەی یان گشتێتیی “مەرگ” دەکرێت بە پەیکەرێکی ئێسکی کە داسێکی بەدەستەوە گرتووە.
ئاپریۆری: تێگەیەکی تایبەتیی کانتە لە “ڕەخنەی ئاوەزی پەتی”دا، بە واتای: پێشئەزموونی بە پێچەوانەی ئاپۆستەریۆری = پاشئەزموونی. لەم ڕوانگەیەوە ئێمە دەشێت لە لایەک تەنیا بەڕێی زەینی پەتییەوە مەئریفەمان هەبێت بەبێ ئەوەی دەرکەوەرەکانمان بناغەی بن، وەلێ لە لایەکی دیکەوە دەشێت مەئریفەمان دوای دەرککردن بێتە ئاراوە.
بەڕێکەوت: شیمانەیی. بڕوانە “کۆنتێنگێنت” لە خوارەوە.
بەشەکی (پارتیکولار): تەنیا بەشێکی یان ڕوویەکی شتێک دەگرێتەوە. “زەیندەوەر” گشتگیرە، “کۆتر” تەنیا کەرتێکە لەنێو زیندەوەراندا.
دەرکەوەر: بەگوێرەی “زاراوەسازیی پێوانە”ی مەسعود محەمەد سازێنراوە وەک تێگەیەک بۆ “سێنس”ی لاتینی کە ئۆرگانییە (هەست نییە!!)، وەک: دەرکەوەری بینین، بیستن، بۆنکردن، چێژتن، گرتن.
ئێکزیستێنس: لێرەبوون (Dasein)ی شتێک بەبێ ئەوەی جارێ بەوردی دیاریکرابێت.
ئێسێنس: (بەتایبەتی لە ئۆنتۆلۆگیدا) بریتییە لە کرۆکی، سروشتی ناخەکی یان ئەوها-بوونی شتێک.
ئەدەبیاتی لاوەکی: ئەو نووسینانەن کە بۆ نموونە لە فەلسەفەدا وەک توێژینەوە لەبارەی فەیلەسوفێکی بەواتا نووسراون. لێرەدا کارەکانی ئەو فەیلەسەفە دەبن بە ئەدەبیاتی سەرەکی.
ئەزموونکردنی بەڕێکەوت: ئەزموونکردنی شیمانەیی نەک زەرووری. مەبەست لە ئەزموونکردنی شتەکان یان قەوارەکانە کە هەبوونیان یان نا-هەبوونیان نە زەروورییە و نە نەشیاوە (مەحاڵە).
فەلسەفەی خۆرهەڵاتی (مەشریق): فەیلەسوفەکانی بۆ نموونە بریتین لە کندی، ڕازی، ئیخوان ئەلسەفا، فارابی، ئیبن سینا، بە پێچەوانەی فەلسەفەی خۆرئاواییەوە (مەغریبەوە) کە بۆ نموونە فەیلەسوفەکانی بریتین لە ئیبن باجە، ئیبن توفەیل، ئیبن ڕوشد.
گەوهەر (زوبستانس): ئەوەکەیەک کە بۆ لێرەبوونی خۆی پێویستی بە لێرەبوونی ئەوەکانی دی نەبێت، بەڵکو خۆی بناغەی خۆی بێت.
گۆتە: لە لۆگیکی ئەڕیستۆتێلیسدا (هەروەها ناودەنرێت پرنسیپی دوو-بەهایی ئەڕیستۆتێلیس) بریتییە لە پێکهاتەیەکی زمانییانە (ڕستە / دەربڕین) و پەیوەند پێوەی باش دەبێت کە لەبارەی بپرسرێت داخۆ ڕاست یان هەڵە بێت، کەواتە داخۆ لەبارەوەگۆتراو بگرێتەوە یان نەگرێتەوە.
هەڤرایەڵی (کۆنتێکست): مەبەست لە هەڤ-پەیوەستبوونێکە کە بابەتێک / ڕەوشێک / فێنۆمێنێک خۆی تێدا دەبینێتەوە و گەرەکە لە نێویدا بەهەند وەربگیرێت. بۆ نموونە: “ئەز دەڕۆم بۆ دوکان”، یان: “ئەز لە دوکانی باوکم خەریکی فرۆشیاریم”. بەم دوو ڕستەیە دەشێت دەربخرێت کە بە وشەی “دوکان” مەبەست لە چییە، ئایا مەبەست لە “شارۆچکە” یان “فرۆشگە”یەکە.
هزرپێگەیشتوو: (بە ئەڵمانی gebildet)، واتا کەسێتییەک کە بە خوێندنەوە، توێژینە و خۆپێگەیاندن بووە بە خاوەنی هۆشێکی پێگەیشتوو، کە دەشێت “ڕۆشنبیر” بێت (گەر خۆی لە گۆشەنیگای ڕۆشناییەوە پێگەیاندبێت)، وەلێ دەشێت “تاریکبیر” (بۆ نموونە فەیلەسوفێکی ڕەشبین) بێت.
ئینتوئیتسیۆن (حەدەس): ناسینی یان لێڕوانینی ڕوون و ئاشکرا وەلێ کتوپڕ و ڕاستەوخۆی ڕەوشێک یان بابەتێک، ڕاستەوخۆییەکەش نیشانەی ئەوەیە کە ناسینەکە/لێڕوانینەکە بە هزرین یان پەرچاندن بەدینەهێنراوە، واتا نا-دیسکورزیڤە.
کۆنسێپت: مۆدێل، بەرنامەی پوختی مۆدێلێک یان تیۆرییەک.
کۆنتینگێنت (ئاوەڵناوە)، ناوەکەی بریتییە لە: کۆنتینگێنتس، بە لاتینی “کۆنتینگێنتسیا”، واتا “ئەوە کە ڕوودەدات” یان “ڕێکەوت”. ڕوودان شیمانەییە، بەڕێکەوتە، کەواتە دەشێت شتێک ڕووبدات یان ڕوونەدات، بە پێچەوانەی ڕوودانی زەروورییەوە
میستیک: پڕنهێنی. جیهانبینییەکی ئایینییە کە تێیدا کەس کۆشش دەکات بۆ ئەوەی بە ڕامان و زوهد لەتەک خوددا یەکانگیر ببێت، بۆ نموونە لە تەسەوفی ئیسلامیدا.
ئۆنتۆلۆگی: جۆرێکی فەلسەفاندنە کە لە بارەی بوونی بوونەوەرەکان دەپرسێت.
ئۆرگانۆن: ناونیشانی نووسینە لۆگیکییەکانی ئەڕیستۆتێلیسە.
پرنسیپی بەڵگەنەویست (ئەکسیۆم): بنەڕەتێک کە بەڕەهایی وەک ڕاست ناسێنراوە، یان ڕاستییەک کە پێویستی بە سەلماندن، بەڵگەبۆهێنانەوە، نییە، هاوکات گۆزارە نییە و لۆگیکییانە دەرئەنجامێنرابێت. بۆ نموونە لە ئەندازەدا: لە نێوان دوو پنتدا تەنیا دەشێت ڕاستەهێڵێک هەبێت.
پریما ئینتەلیگێبلیا: ئینتێلیگیبل وەک ئاوەڵناو ئەوەیە کە تەنیا هۆشەکییانە بە زەین دیاریدەکرێت، کەواتە ئێمە ناتوانین بە دەرکەوەرەکانمان دەرکی بکەین، وەک قەوارە هۆشەکییەکانی “بوون”، “شت”، یان “ئیدێ”.
ئێنتیتێ (قەوارە): واتا هەبوو، لەگۆڕێبووی بەرجەستە، وەلێ هەروەها کرۆکێکی هۆشەکیش. مەبەست لە یەک تاکە بوونەوەرە، بۆ نموونە کەسێک، بابەتێک، ڕووداوێک.
سیلۆگیزم: پێوەرناسی (عیلم ئەلقیاس)، کە ئەڕیستۆتێلیس گۆڕانی پێدا و کلاسیکییانە (واتا کۆن-نەبوو) چەسپاندی. گەر ئێمە دوو پێشدانراومان / پرێمیسمان وەک سەرڕستە و ژێرڕستە هەبێت و هەردووکیان خاوەنی نێوانەتێگەیەک بن، ئەوا دەتوانین لێوەیان دەربئەنجامێنین. سەرڕستە: سۆکرات مرۆڤە؛ ژێرڕستە: مرۆڤ بمرە؛ دەرئەنجام: سۆکرات بمرە. لە سەرڕستەدا سۆکرات بکەرە / سەبژێکتە، مرۆڤ دراوەپاڵە / پرێدیکاتە؛ لە ژێرڕستەدا مرۆڤ بکەرە، بمر دراوەپاڵە. مرۆڤ لە سەرڕستە و ژێرڕستەدا نێوانەتێگەیە.
تێگە: (بە ئەرەبی “مەفهوم”، بە ئەڵمانی “بێگریف / Begriff”. ئەم واژەیە دەگەڕێتەوە بۆ جەمال نەبەز، ئەز لەبریی واژەی هەڵبەستڤانییانەی “چەمک” بەکاریدەهێنم کە بەهۆی نادیاریی کرۆکییەوە نازانرێت چی دەگەیەنێت، بۆیە بەزۆریی خواوەکیلی یان ڕەوانبێژییانە بەکاردەهێنرێت.
خشتەی کۆنسێپتی (konzeptueller Rahmen): مەبەست لە بونیادێکی بەخشتەکراوە کە وەک زەمینەی توێژینەوە لە ڕەوشە یان لە فێنۆمێنە ئاڵۆزەکان دادەنرێت.
یاسای سێیەم بەدەرکەر: یەکێکە لە یاساکانی لۆگیکی ئەڕیستۆتێلیس کە دەبێژێت: لە نێوان بوون و نابوونی شتێکدا سێیەمێک ناشێت. شتێک یان هەیە یاخود نییە. گۆتەیەک تەنیا بۆ خۆی و پێچەوانەکەی چواندنی هەیە، چواندنی سێیەمێک نەشیاوە. بۆ نموونە: هەموو شتێک (گەردوون) دەبێت هەبێت یان نەبێت، یان: “گەردوون ئەزەلییە”، “گەردوون ئافرێنراوە”، سێیەمێک لە نێوان ئەم دووانەدا نییە.
زەین: هێزی هزرین
زەینی چالاک: ئەم تێگەیەی ئەڕیستۆتێلیس کە تا ئێستا لە داڕشتنی هزری هەندێک فەیلەسوفی ئیسلامیدا بەردەوام ئاماژەی پێدەدرێتەوە، ڕوونکردنەوەی وردتری بۆ پتر لێتێگەیشتن گەرەکە.
ئێمە لای ئەڕیستۆتێلیس دوو جۆر زەینمان هەیە و بریتین لە زەینی ناچالاک و چالاک، ئەم تێڕوانینەش بەندە بە جیاوازیکردنی نێوان “کەرەسە” و “فۆرم”ەوە. کەرەسە شیمانەییە، پۆتێنسیەلە، وەلێ فۆرم کردەکییە، ئەکتوێلە، و ئەڕیسۆتێلیس ناوی دەنێت “ئێنێرجێیا”. هەردووکیان گەوهەرن (زوبستانسن). یەکەمیان لە تاکەکاندا دەردەکەوێت، بۆ نموونە یەک تاکى مرۆڤ، درەختێک، وەلێ دووەمیان (فۆرم) گشتییە و جۆر و ڕەگەزى یەکەم گەوهەر دیارى دەکات، بۆ نموونە: مرۆڤ، زیندەوەر. کەواتە گشتێتی / فۆرم لە تاکە شتەکان سەربەخۆ نییە، چونکە لە نێوان تاکێتی و گشتێتیدا، کەرەسە و فۆرمدا، پەیوەندییەکی هۆئەنجامی (تێلیۆلۆگیانە) هەیە. لێرەدا دەرککردن دەستپێکی پرۆسەی مەئریفەیە.

سەرەتا دەرککردن فۆرمێک بە هۆش دەناسێنێت کە لەنێو شتێکى جیهانى ماتەریدایە. ئێمە لێرەدا گشتێتییەکى سەرەتاییمان لەنێو هۆشدا هەیە و ئەڕیستۆتێلیس ناوى دەنێت “فۆرمى دەرکی”. ئەوجا گەر ڕیزێک پێشبینیى هاوجۆر لەنێو یادوەریماندا کۆببنەوە، ئەوسا لێوەیان پێشبینیى دیکە دەسازێنین و گشتێتییەکەیان بەرزترە لە گشتێتیی پێشبینییە دەرکییەکان. بۆ نموونە سەرەتا پێشبینیى ئاژەڵێکى تایبەتیمان هەیە کە ئەسپێکە. ئەم پێشبینییە بریتییە لە گشتێتییەک. گەر پاشان کۆمەڵێک پێشبینیى دیکەى لەم جۆرە کۆ ببنەوە، بۆ نموونە پێشبینیى ئەسپ، کەر، شێر، گورگ و هتد، ئیدی بەڕێی کارایی زەینەوە دەگەین بە پێشبینیى ئاژەڵ کە ئاستێکی باڵاى گشتێتیی هەیە. ئەڕیستۆتێلیس ئەم پێشبینییە ناو دەنێت “تایبەتمەندیى زەینى”، وەلێ جارێ لە ناوەرۆکدا پێشبینییەکی دەرکییە و لەنێو دەروونى نزمى بمردایە. ئەمە بریتییە لە زەینی ناچالاک کە پاشان زەینى چالاک (نووس) دەستى بەسەردا دەگرێت و لێوەى کرۆکی تێگەیى (ئیدیەل) دەردەکێشێت. کەواتە کرۆکی تێگەیی بەشیمانەیی (پۆتێنسیەل / هێزەکییانە) لەنێو پێشبینییەکاندایە و زەینی چالاک دەیکات بە کردەکی (ئەکتوالیزەی دەکات). گەرچی زەینی چالاک بەبێ پێشبینییەکان ناهزرێت، وەلێ خۆی پرنسیپێکى ئافرێنەرە و بەبێ کاریگەریى پێشبینییە ماتەرییەکان گۆڕان بە تێگەکان دەدات، چونکە هیچ شتێک پێی تێکەڵ نەبووە، بەڵکو سەربەخۆیە. لەبەر ئەم هۆیە ئەڕیستۆتێلیس بە ئەزەلى و نەمری دادەنێت.




چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شاعیری ئەمریکیی فیلیپ لیڤین.. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

فیلیپ لیڤین لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان لەدایک بووە و زیاتر لە پەنجا ساڵیشە خەریکی نووسین و بڵاوکردنەوەی شیعرەکانییەتی و ئێستاش خانەنشینە. هەروەها فیلیپ لە سەرتاسەری ئەمریکادا و لە چەندین دامەزراوە وانەبێژی کردووە، کە دیارترینیان زانکۆکانی کالیفۆرنیا و فرێسنۆ و نیویۆرکن. ئەو خەڵاتانەی کە بۆ شیعرەکانی وەریگرتوون، چەندە زۆرن، ئەوەندەش بەناوبانگن. لەوانە خەڵاتی یادەوەری فرانک ئۆهارا، خەڵاتی شیعری لینۆر مارشال، خەڵاتی لیڤنسۆن، خەڵاتی نیشتمانی کتێب، خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی کتێبی نیشتمانی، خەڵاتی پۆلیتزەر بۆ شیعر و خەڵاتی شیعری ڕوت لیلی. هەروەها لیڤین لە هەردوو دامەزراوەی نیشتمانی بۆ هونەر و دامەزراوەی جۆن سیمۆن گوگنهایم زەمالەی پێبەخشراوە.
ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی کە هەشتا ساڵەی لەدایکبوونی لیڤینە، دەرفەتێکی سەرەکی دەڕەخسێنرێت بۆ هەوادارانی شاعیر (خوێنەران، ڕەخنەگران و هاوتەمەنەکانی) کە ئاوڕێک لە ژیانی پیشەیی شاعیر بدەنەوە. ڕەنگە دیارترین ڕووداوی لەم جۆرە، بە ناوی “فیلیپ لیڤین: ڕێزلێنان لە ٨٠ ساڵەی لەدایک بوون” کە لەلایەن زانکۆی نیویۆرکەوە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی پار ڕێکخرا. مەرجیش نییە وەک ڕووماڵکردنێکی کارەکانی لیڤین بێت کە لە ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا ئەنجامی داون. ئەم دیدارە دەست دەخاتە سەر هەندێک بیرۆکە و توخمە سەرتاسەرییەکان کە لەناو زۆربەی شیعرەکانیدا هەن وەک گرنگیدان بە بابەتەکانی چینی کرێکار، شتێک کە لیڤین زۆرجار پێوەی پەیوەستە، دواجاریش پرسیارەکان و وەڵامەکانی شاعیر دەچنەوە ناو بیرکردنەوەکانی لیڤین سەبارەت بە شیعر و هونەر بە گشتی.
گفتوگۆکەمان کەوتە سبەینێی دوای ئێوارە کۆڕی لیڤین لەگەڵ شاعیران و ڕۆماننووسانی تر کە لە (فایف پۆینتس)(١)لە یانەی هونەری نیشتمانی لە شاری نیویۆرک بۆ ڕێزلێنانیان لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٤ سازکردبوو. لیڤین بە جل و بەرگی ئاساییەوە چەند خولەکێک زووتر لەکاتی کۆبوونەوەکەمان کە کاتژمێر نۆی سەر لە بەیانیمان دانابوو، گەیشت. لیڤین دوای بەسەربردنی شەوێکی درێژی تاڕادەیەک دڵخۆش و نائاسایی پەیدا بوو و هات و لە تەنیشت پەنجەرەیەکی گەورە بەرامبەرم دانیشت کە ڕووی لە پارکی گرامێرسی بوو و بە ڕواڵەت ئامادە بوو وەڵامی هەر پرسیارێک کە هەمە؛ بداتەوە.

ڕومیانۆ: دوێنێ شەو لە کۆڕەکەت تێبینیم کرد دوو شیعرت خوێندەوە. چۆن بڕیار دەدەیت چی بخوێنیتەوە کاتێک دەست بەخوێندنەوە دەکەیت؟

فیلیپ لیڤین : من پێشوەخت بڕیاری خۆمم دابوو کە چ شیعرێک دەخوێنمەوە. لە ڕاستیدا شیعری سێیەمیشم هەبوو کە دەمتوانی بیخوێنمەوە، بەڵام نەمویست بیخوێنمەوە. ئەویش لەبەر یەک شت، شیعرێکە کە تا ئێستا نەمخوێندووەتەوە. حەزیشم دەکرد ئەو شیعری سێیەمە بخوێنمەوە، کە لە هەردوو ئەو شیعرانەی کە خوێندمنەوە،زیاتر تایبەتە بەو شتانەی کە دەینووسم.
ڕومیانۆ: ئایا لە ئێستادا دان بەوەدا دەنێیت کە گرژییەک یان هەستێکی جیابوونەوەیەک هەیە لەنێوان ئەو سەرکەوتنەی کە بەدەستت هێناوە لەگەڵ ئەو بابەتانەی کە زۆرجار دەستوپەنجەی لەگەڵدا نەرم دەکەیت ؟ ئایا لەوێدا هیچ ناکۆکییەک نابینیت؟
فیلیپ لیڤین : نەخێر.

ڕومیانۆ: ئایا پێتوایە پێویستە نووسەران یان هونەرمەندان یان هەر کەسێکیتر ڕێک وەک بابەتی نووسینەکانیان ژیابن یان بژێن؟
لیڤین: نەخێر، ئەگەر تۆ بەپێی پێویست باش بیت. شەکسپیر هەرگیز نە پاشا و نە ڕۆمانیش نەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا توانی لەسەریان بنووسێت.

ڕومیانۆ: لە کۆڕەکەی ئەم دواییەدا، نەتاشا ترێثوای (٢)تۆی وەک شاعیرێکی چینی کرێکار وەسف کرد. نەتاشا ئەو وشانەی بەکارهێنا. هەستت چۆنە کە لەو کاتە بەو شێوەیە وەسف دەکرێیت؟
فیلیپ لیڤین : زۆرجار، ڕاستی دەکەمەوە. من لە چینی کرێکار نەهاتووم. من لە چینی ناوەندەوە هاتووم. کاتێک زۆر بچووک بووم باوکم کۆچی دوایی کرد، دایکم ناچار بوو ببێتە ژنێکی کرێکار. بەڵام بەهاکانی ماڵەکەمان تا ڕادەیەکی زۆر بەهاکانی چینی ناوەندی ئەمریکی بوون کە پێشتر دیاریکرابوون، بۆیە ئێمە چینی ناوەڕاست بووین–بەڵام بەبێ هیچ پارەیەک. نازانم ناوی چی لێ بنێم. دایکم سوعبەتێکی خۆشی هەبوو. بەردەوام دەیگوت “یەکێک لە هەوڵەکانی فیلیپ ئەوەیە نیشان بدات کە جووڵەی کۆمەڵایەتی لە ئەمریکادا هەیە. ئەو لە چینی ناوەڕاست لەدایکبووە، ئێستاش، بەرەو چینی کرێکار دابەزیوە. هەمووی بە هەڵە تێگەیشتووە.” دایکم تا بڵێی سوعبەتچی بوو. “بیرۆکە ئاوهایە” فیلیپ، بەرەو سەرەوە دەڕوا نەک بەرەوخوارەوە.”

ڕومیانۆ: لەئاست پەیوەندییەکانی نێوان چین و شیعر، تۆ هەست بەچی دەکەیت؟
فیلیپ لیڤین : پێموایە پەیوەندییەکە بەردەوام کەم دەبێتەوە. دەتوانم بڵێـم کە سەردەمێک لە ئەمریکادا هەبووە کە بەشێکی زۆری شاعیرە گەورەکانمان، ئەوانەی لانیکەم شاعیری دانپیانراو بوون، لە پاشخانێکی تایبەتەوە هاتوون بۆ نموونە ئایڤی لیگ و (٣)پەیوەندییان بە سەرنووسەرەکان و بڵاوکەرەوەکانی نیویۆرکەوە هەبوو کە ئەوانیش لە هەمان پاشخانەوە هاتبوون. ئەوکاتی شاعیرانی بیتس(٤) لە گۆڕەپانەکەدا دەرکەوتن وەک ئالن گینسبێرگ و گاری سنایدەر و چاپخانە بچووکەکان سەریان هەڵدا و چاپخانەکانی زانکۆش کەوتنە ناوەوە و ئیتر ئەوانیش فێری دابەشکردنی کتێبەکانیان بوون و ئەو خەڵکانەشی لە ویلایەتەکانی ئەرکەنساس، تێکساس، کالیفۆرنیا یان لەهەر جێیەک ژیاون و لەدایک بوون و یان کێ لەم شوێنانە چووەتە قوتابخانە یان بە هیچ شێوەیەک نەچووە. ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە. پێموایە تەنانەت ئەکادیمیای شاعیرانی ئەمریکاش کە تا نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەریش بە تەواوی و بەتایبەت لەلایەن یانەی کوڕانی پیرەوە قۆرخ کرابوو، بەڵام ئیتر ئەمەش نەما. (٥)پێویستە ئەوەش بڵێم کە گەلێ سەختە بۆم باشوورییەکان بهێنمە ناوەوە. من بێئەوەی زۆریش دوور بکەومەوە یەک دووانێکم لێیان کاندید کردووە. ئێمە یوسف کۆمونیاکامان هەیە. ئەو تاکە کەسە و پێموانییە وەک باشوورییەک لەوێ بێت، ئەو زیاتر وەک ئەفریقایی-ئەمریکییەک لەوێیە. هەندێک لەو شاعیرە باشوورییانەی کە حەز دەکەم لەوێدا بیانبینم بریتین لە دەیڤ سمیس، ڕۆدنی جۆنز، کەیت دانیێڵز، یان تێری هامەر. من وای دەبینم ئەم شاعیرانەلەبەر ئەوەی تەواو جیاوازن؛ دەبێ لەوێدا ئەندام بن.

ڕومیانۆ: بەردەوامبوون لەسەر بیرۆکەی چین و شیعر، پێدەچێت شیعرەکانت زۆرجار خۆیان بەڕووی خوێندنەوەی مارکسیستیدا بکەنەوە.
فیلیپ لیڤین : ساڵانێک لەمەوبەر خوێندکارێکم پێی وتم کە پرۆفیسۆرەکەی پێی وتووە گوایە من کەسێکی “پینکۆ” م(٦) پێم گوت بگەڕێتەوە و بەو بێمێشکە بڵێ من پینکۆ نیم و سوورم. لای من کۆمۆنیزم تیۆرێکی ئابوورییە کە خاوەندارێتی بەو کەسانە دەبەخشێت کە کارەکە ئەنجام دەدەن و بەم شێوەیە ئەو مشەخۆرانە لەناو دەبات کە هەموو قازانجەکان دەبەن. دەوڵەتی سۆشیالیستی شتێکە کە سەرنجی ڕاکێشام. ڕاستگۆیانە پێموانییە کە تا ئێستا هەبووبێت. کۆمەڵگەی بچووکی کۆمۆنیست هەبووە، زۆربەیان تەنانەت لێرە لە ئەمریکاش. یەکێتیی سۆڤییەت کابوسێکی تۆتالیتاری بوو کە وەک وڵاتانی تۆتالیتاری دیکە ترسیان لای دراوسێکانیان دروست دەکرد. لە سیستەمی چینایەتی ئەمریکادا دەژیم، دەبینم تەماح زۆر پەرەی سەندووە. سیستەمی سەرمایەداری فێری ئەوە بووە کە چۆن سیستەمی سیاسی کۆنترۆڵ بکات. زۆربەی ئەمریکییەکان لە مافی خۆیان بێبەشن و پێموایە لەرزینێکی بەهێز پێویستە بۆ ئەوەی ئەمریکا ببێتە ئەو وڵاتەی کە هیوادارین تێیدا بژین. هەرگیز دوودڵ نەبوومە لەوەی بچمە ناو حزبی کۆمۆنیستەوە، کاتێک شاری وەین پڕ لە چالاکی بوو، منیش خوێندکار بووم لەوێ. من پێم وابوو ئەندامەکان گەمژەن و بەقەد کۆمارییە گەنجەکان(٧) بێکەڵکن. هەروەها ئایدیۆلۆژیستەکان و گەمژەکان و بیرۆکەی یەکێک بوون لەوان بە هیچ شێوەیەک سەرنجڕاکێش نەبوو. من لە کتێبی میهرەبانیدا شیعرێکم هەیە بە ناوی “حیزبی کۆمۆنیست”، باس لە چوون بۆ ئاهەنگێک دەکات کە لەلایەن کۆمۆنیستێکی گەنجەوە بانگهێشی کراوە. لەگەڵ براکەم دەڕۆم. ئێمە بەدوای کچدا دەگەڕێین. هەر بۆیەش دەچینە ئاهەنگ. من هەرگیز نەمبینیوە ئەوەندە خەڵک پێکەوە کاتێکی وا خراپ بەسەر بەرن و ئیتر وتم “هەرگیز جارێکی تر بانگهێشتم مەکەرەوە، پێویستم بەم شتانە نییە.”

ڕومیانۆ: ئایا بانگهێشتیان کردیتەوە؟
فیلیپ لیڤین : ئەی چۆن بەڵێ، بەڵام من نەچووم.

ڕومیانۆ: بۆ مێژوو، ئەگەر شتێک هەبێت، چ شتێک باشە لە پیشەسازیدا؟
فیلیپ لیڤین: پیشەسازی زۆر کاڵای بەسوود بەرهەم دەهێنێت کە دەتوانرێت لەلایەن کەسانی ئاساییەوە بە نرخێکی زۆر هەرزان بکڕدرێت. هەروەها دەتوانێت کار بە خەڵکێکی زۆر بدات، بەڵام بەداخەوە زۆربەی جار کارەکان تاقەتپروکێن بوون. بەڵام من یەک شت بە دڵنیاییەوە دەڵێم چی دەتوانێت بەرهەم بهێنێت؟

ڕومیانو: بیروڕاتان چییە لەسەر بیرۆکەی ئەفسانەی “خەونی ئەمریکی” و هەموو ئەو شتانەی کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و واتایان هەیە؟
فیلیپ لیڤین : پێموایە کە تا ڕادەیەکی زۆر قسەیەکی بێمانایە. دێتەوە یادم کە تازەلاو بووم–ڕەنگە بیست و چوار یان بیست و پێنج ساڵان دەبووم، بۆ ماوەیەکی زۆر کورت لە خولێکی پەروەردەی گەورەساڵان لە دیترۆیت وانەم دەگوتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە بە درێژایی ڕۆژ کاری زۆریان دەکرد، شەوانەش دەهاتنە پۆل تا بتوانن شارەزا بن لە قسەکردن و نووسینی زمانی ئینگلیزی و ببنە پارێزەر یان پزیشک یان مامۆستا یان تەنها خاوەن پڕۆژەیەکی گەورە. من بوێری ئەوەم نەبوو بڵێم “ئەوە خەیاڵ پلاوییە”. من تەنیا وتم: “ئەم ڕستەیە ناڕێزمانییە. ئەمە شێوازی نووسین یان قسەکردنە.” دواتر پرسیارم کرد کە ئایا ئەم بیروباوەڕانە لە ئەمریکا و دەرفەتە بێسنوورەکانیدا پێویستن بۆ ئەوەی بمێننەوە، وەک چۆن لایتنینگ هۆپکینز (٨)جارێک گۆرانییەکی گوت ڕستەکەی بەمجۆرەیە (هەر بە کوولەمەرگی دەژێن.)
ڕومیانۆ: چۆن پێناسەی “چینی کرێکار” دەکەیت، بە تایبەتی بە پێچەوانەی یان جیابوونەوە لە “چینی ناوەڕاست”؟
فیلیپ لیڤین : ئەوە زۆر لایەنی هەیە. “چینی ناوەڕاست” بە واتای ناوەند دێت؛ بە واتای مامناوەند دێت؛ بە واتای “هەر بە کوولەمەرگی دەژێن” دێت، بە واتای ژیان لە مووچەیەکەوە بۆ مووچەیەکی تر یان خراپتر دێت. بە واتای دەرەوەی حەپەسان دێت؛ بە واتای سواری مل بوون دێت، بە واتای شەڕانگێزیش دێت. من هێشتا ئەندامی یەکێتیی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازیم. تکایە یەخەم بەردە. یەکێتیی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازی هەمیشە بەشێکی بەمجۆرە دەبێت بۆ من و گرنگیش نییە بەلامەوە کرێکارانی ئەمڕۆ چۆن دەنگ دەدەن.

ڕومیانۆ: تا چەند شیعری کرێکاری ئێوە، شیعرە تاکەکەسییەکانت، بە تایبەتی ئامانجیان چارەسەرکردنی پرسەکانی ناو کۆمەڵگەی پیشەسازییە؟
لێڤین: باشە، ئەگەر ڕاستگۆ بم، کاتێک دادەنیشم بۆ نووسینی شیعرێک و هەموو شیعرێکیش بۆ ڕووداوێکی جیاواز دەنووسرێت، ئەو بیرکردنەوانە هەرگیز بەخەیاڵمدا نایەن. بە دەگمەن بەو جۆرە شتانە بە مێشکمدا گوزەر دەکەن. لە یەک حاڵەتێکدا بیرمە لە شیعری “کارکردن چییە” کە لەم دواییانەدا ناچار بووم دەستنووسەکە بنێرم بۆ کتێبخانەی کۆنگرێس، یەکەم دێڕ کە نووسیبووم ئەمە بوو “دیترۆیت هیچە”. دانیشتم و پێم سەیر بوو: بۆچی ئەوەم نووسی؟ پاشان هاتەوە بیرم بۆچی وام نووسیوە. شەوی پێش ئەوەی شیعرەکە بنووسم، لە کەناڵی پی بی ئێس سەیری بەرنامەیەکم دەکرد کە باسی لە باوک و کوڕێک دەکرد کە لە گەنجێکی چینییان دابوو و کوشتبوویان، ئەوان پێیان وابوو کە گەنجەکە ژاپۆنییە و پاڵنەرەکەی لە توڕەییەوە بەرامبەر بە ژاپۆنییەکان بەهۆی کەمبوونەوەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی دیترۆیتەوە بوو کە کارەکانیان لەدەست دابوو، وەک دواتر ڕایان گەیاند.
ئەو جۆرە ڕەگەزپەرستییەم بیرکەوتەوە و هەروەها ئەو هەستە توندوتیژە دژە ژاپۆنییانەی کە لەگەڵیدا گەورە بووم لەدڵم نەگرت هەرچەندە ڕقم لە نەتەوەی ژاپۆن بوو کە هێرشیان کردە سەرمان. لە قوتابخانەکەماندا هەندێک منداڵی ژاپۆنی لێبوون، ئەوانیش منداڵی ئەمریکی بوون. زۆرجار پرسیارم دەکرد “ئای خوایە ئەو منداڵە هەژارانە بە چ دۆخێکدا تێدەپەڕن؟ “پاشان هاتنەوە قوتابخانە. ڕۆژی یەکشەممە ٧ی کانوونی دووەم بوو. ئەوان وەک سێشەممە یان چوارشەممە گەڕانەوە قوتابخانە و منیش بیرم کردەوە “بە چ دۆخێکدا تێدەپەڕن؟ “ئەوان قسەی بێسەروبەری زۆریان دەکرد، بەڵام بە هێمنی و بە شکۆوە خۆیان دەپاراست.
پاشان، دواتر، کاتێک کرێکار بووم، لە کۆگایەکی ماددە هۆشبەرەکان لە دیترۆیت کارم دەکرد، کابرایەکی ژاپۆنی لەوێ کارێکی دەستکەوت. ئەو کەسێکی ئاوارە بوو لە کالیفۆرنیا، بەڵام گواستیانەوە بۆ دیترۆیت کە لەوێ نەیتوانی زیان بەهیچ کەس و شتێک بگەیەنێت. نەیتوانی یارمەتی ئەو سوپای داگیرکەرە بدات کە هێرش دەکاتە سەر کالیفۆرنیا. لە یەکەم ڕۆژدا لەوێ هێرشی کرایە سەر، هێرشی جەستەیی کرایە سەر. بەڵام تێر و پڕی لەکابرای هێرشبەر دا.

ڕومیانۆ: تا چەند بەشداریت بەتایبەت لە هەڵبژاردن و ئامادەکردنی کتێبە شیعرییەکانت؟
فیلیپ لیڤین: من خۆم هەموو شیعرەکان هەڵدەبژێرم.

ڕومیانۆ: چۆن بڕیار لەسەر شێوازی ڕێکخستنی دەقەکان و ئەو جۆرە شتانە دەدەیت؟ ئایا وێنەیەکی گشتیت لەبەرچاوە؟
فیلیپ لیڤین: لە کتێبی (ئەوان خۆراکیان پێدەدەن ئەوان شێرن) ەوە دەستی پێکرد. بەو کتێبە ئیدیتۆرێکی ڕاستەقینەم دەستکەوت (هاری فۆرد)؛ کە لە ڕێگەی کتێبی میهرەبانییەوە ئیدیتۆرم بوو. لە ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٩٩ هەمان ئیدیتۆری مەزنم هەبوو. داوای لێدەکردم وەسفی کتێبەکەم بنووسم، کە مەشقێکی نایاب بوو. دەمنووسی و دەمگوت (ئەوە کتێبی منە؟ لەوانەیە و لەوانەش نییە.) چەند ڕۆژێک پێوەی سەرقاڵ دەبووم و هەر دەستکاریم دەکرد. تا جارێک زۆر بەدڵم بوو، پاشان دەستم کرد بە سەیرکردنی ئەو شیعرانەی کە نووسیبووم. ئایا ئەوانە شیعری خۆم بوون؟ هەندێکجار بە شیعری منیان نەدەکرد. ئەوانم دەرهێنا. هەندێکجاریتریش شیعری زیاتر هەبوو کە پێویست بوو. هەوڵمدا بیاننووسم. پێم وایە ئەگەر سەیری دوو سێ کتێبی یەکەمم بکەیت، دەبینیت کە بە تایبەتی بە باشی ڕێکخراو نین. لە ڕووی تۆنەوە ڕێکخراون، لە ڕووی هەستەوە ڕێکخراون، بەڵام لە ڕووی بابەتییەوە، بە ئاراستەی جیاوازدا دەڕۆن. دواتر لەگەڵ هاری فۆرد زۆر باشتر دەستم کرد بە ڕێکخستنی شتەکان. هەروەها کەسانی دیکەم بەکارهێنا. من دەڵێم لە ماوەی تەواوی ژیانی پیشەیی خۆمدا وەک نووسەرێک، چوار کەس توانیویانە بەڕاستی یارمەتیدەرێکی گەورە بن پیتەر ئێڤەرواین و پاشان لاری لیڤیس، و هاوسەرەکەم، و ئێدوارد هیرش. ناوبەناویش هاری حەزی لە هەندێک شیعر نەبوو. پێم وایە لە هەموو ئەو ساڵانەی کە ئیدیتۆری من بووە چوار شیعر هەبوون کە داوای لێکردم لایان ببەم. دوویانم لابرد. یەکێکیان شیعرێک بوو کە ئێستا یەکێکە لە شیعرە بڵاونەکراوەکانم کە باسی پیاوێکە بە ناوی چێری دۆرن، کە کارم لەگەڵدا دەکات و جەڵتەی مێشکی هەیە. هاری شیعرەکەی زۆر پێی خۆش نەبوو؛ پێی وابوو زۆر بەرزەفڕە. شیعرێکی دیکەم کە پێی خۆش نەبوو لە کتێبی(بەخشندەیی)بوو. یەکەم شیعرە لە کۆتا بەشدا. باسی دایک و باوکمە. پێم گوت: هاری، بە هۆکاری تایبەت، پێویستم بەو شیعرەیە لە کتێبەکەدا بێت. نزیکەی پانزە چرکەیەک بێدەنگ بوو، پاشان وتی: “باشە، تەواو کورتە. ناتوانێت زیانێکی زۆر بگەیەنێت.” بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا تەنها بە تەنیا جێی هێشتم.

ڕومیانۆ: ئەو هۆکارە تایبەتانە چی بوون؟
فیلیپ لیڤین: خورافات. لە هەر بەشێکدا یازدە شیعر هەیە و دەکاتە سی و سێ شیعر؛ کە ژمارەیەکی زۆر بەختەوەرە.

ڕومیانۆ: لە بەرگی پێشەوەی کتێبەکانت وێنەی تێدایە، وێنەی چینی کرێکار، وێنەی جۆری کارگە. ئەو فۆتۆگرافەر و هونەرمەندانەی ئەو وێنانە دەخەنە ڕوو، چۆن هاوکارت بوون و کاریگەرییان لەسەر تۆ و شیعرەکانت هەبووە؟
فیلیپ لیڤین: بە هیچ شێوەیەک نا.
ڕومیانۆ: ئەی چۆن گەیشتنە سەر بەرگی کتێبەکانت؟
فیلیپ لیڤین: من دوای گەڕان و سۆراخ ئەوانم هەڵبژارد. بەرگی نوێترین کتێبم، بۆ نموونە، (هەناسە). کتێبکەم شیعرێکی زۆری تێدایە سەبارەت بە مۆسیقا. من مۆسیقاژەنێکی بەناوبانگم نەدەویست–لویس ئارمسترۆنگ، چارلی پارکەر، جۆن کۆلترین، یان بیلی هۆڵیدەی. ڕەنگە کەسێک وا بزانێت کتێبێکە دەربارەی بیلی هۆڵیدەیە”. بۆیە بەدوای مۆسیقاژەنێکی نادیاردا گەڕام، شمشاڵژەنەکەم دۆن چێریم دۆزییەوە کاتێک ڕەنگە تەمەنی نزیکەی نۆزدە ساڵان بوو کە لە میترۆی وێستگەی گراند سێنتڕاڵ وەستاوە.
ڕومیانۆ: کەواتە، لە بنەڕەتدا، تۆ بەدوای شتێکدا دەگەڕێیت لەناو خودی کۆشیعرەکەدا بێت؟
فیلیپ لیڤین: ئەوە ڕاستە. پێموایە سەرکەوتووترین بەرگ لەنێو هەموویان بەرگی کتێبی (کار چییە) یە، ئەو بەرگەی وێنەی کچێکی منداڵە لە کارگەی پەتاتە لە کارەلاینای باشوور لەسەرە. وێنەی فۆتۆگرافەر لویس هاینە، کە تەنها بە ڕێکەوت دۆزیمەوە دوای ئەوەی بەناو کتێبەکانی لویس هایندا گەڕام. بەڕێکەوت چوومە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە شەقامی پێنج و لەوێ وێنەکەم بینی یەک نیگام لێکرد و وتم “ئەمە خۆیەتی”. تەلەفۆنم بۆ ژنەکەم کرد. وتم: هاوسەری شیرینەکەم، دۆزیمەوە. ئەمە ئەو شتەیە کە من بەدوایدا دەگەڕێم. ئەویش وتی: بێگومان ئەوە خۆیەتی.

ڕومیانۆ: ئەی بەرگی کتێبی ڕۆیشتن لەگەڵ تۆم جێفرسن؟
فیلیپ لیڤین: ئەوەم لە نمایشێکی تابلۆ و وێنەکانی چارڵز شیلەر لە بۆستن بینی. بەڕاستی سەرسام بووم پێی. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە چاپی وێنەی سەر بەرگی کتێبەکەم باشترە لەوەی کە لە سەرەوە بینیم. هی ئەوان وەشانێکی نەرم و هونەری بوو. هەوڵمدا لە ڕێگەی مۆزەخانەی هونەرە جوانەکانی بۆستنەوە بیکڕم، گیروگفتگەلێکی زۆریشم هەبوو. لەناکاو، بە بیرمدا هات کە پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای فۆرد مۆتۆری ئۆتۆمبێلەوە ڕاسپێردرابوو؛ دەبێت خاوەنی فلیمەکەی بن. تەلەفۆنم بۆ گوندی گرینفیڵد کرد، کە وێنەکەی لێ دەخرێتە کۆگاوە. لەوێ لەگەڵ ژنێک قسەم کرد، وەسفی وێنەکەم کرد. ژنەکە وتی: من دەیزانم. ئێمە خاوەنی وینەکەین. بۆ چی دەتەوێت؟ گوتم: بۆ بەرگی کتێبێکی شیعر. ئەویش وتی: ئایا ئەمە کارێکی قازانج ویستە؟ گوتم خانم بۆ کتێبێکی شیعرە. وتی: “ئۆه! بەڵێ بێگومان. باشە دەتوانین لەبەری بگرینەوە بۆت و بۆتی بنێرین.” تەواوی تێچووەکەش چل دۆلار بوو.

ڕومیانۆ: وەک شاعیرێک زۆرترین شانازی بە چ شیعرێکەوە دەکەیت؟
فیلیپ لیڤین: ئەو شتەی زۆرترین شانازی پێوە دەکەم “ڕۆیشتن لەگەڵ تۆم جێفرسن”.

ڕومیانۆ: دەتوانیت هۆکارەکان بخەیتەڕوو؟
فیلیپ لیڤین: ئەوەندە سەبر و خۆڕاگریی دەویست بۆ ئەوەی بە جوانی دابڕێژرێت.

ڕومیانۆ: چەند کاتت پێچوو؟
فیلیپ لیڤین: زیاتر لە ساڵێک، ڕەنگە دوو ساڵیشی بردبێت.

ڕومیانۆ: تۆ لە بنەڕەتدا بە ئارەزووی نووسینی چیرۆکی خەیاڵی دەستت پێکرد، وتت یەکێک لەو هۆکارانەی کە نەچوویتە ناوییەوە، ئەوە بوو کە تاقەتی ڕۆماننووسینت نەبوو. وا دیارە، ڕەنگە، تۆ پشووت هەبێت ئەگەر بتوانیت کاتێک بۆ نووسینی شیعرێک لە ماوەی ساڵێکدا تەرخان بکەیت.
فیلیپ لیڤین: من دەڵێم ئەمڕۆ پشووم هەیە. بەڵێ. بەڵام ئەو کاتە نەمبوو.

ڕومیانۆ: ئێستا هیچ ئومێدێکتان هەیە بۆ کارکردن لەسەر چیرۆکی خەیاڵی؟
فیلیپ لیڤین: نەخێر، ئومێدێکی وام نییە. مەبەستم ئەوەیە بڵێم ڕۆمان ڕۆمانە. ئایا نووسەرێکی باشتر و کاریگەرتر لە تۆڵستۆی لە ژیانمدا هەیە؟ دڵنیام کە نییە . ئایا هیچ شیعرێک هەیە کە تا تۆڵستۆی پێ هەڵبسەنگێنرێت؟ بەڵێ. شکسپیر. دانتێ. ڕۆمانی باش هەموو تەمەن دەبات، و بۆ دەستپێکردنی نووسینی ڕۆمانیش کەی بوو کە سەبرم هەبوو؟ پێموابێت شیعری ” ڕۆیشتن لەگەڵ تۆم جێفرسن”م لە ناوەڕاستی پەنجاکانی تەمەنمدا نووسیبێت. ئەوسا تێگەیشتم ئەم جۆرە پشووە و پشووە نوێیەم بەدەست هێناوە، بەڵام کەمێک درەنگ بوو تا بگەڕێمەوە و دەست بکەم بە بیرکردنەوە بۆ نووسینی ڕۆمان.

ڕومیانۆ: ئایا دەڵێیت “ڕۆیشتن لەگەڵ تۆم جێفرسن” قورسترین شیعرە کە نووسیوتە؛ تا چەند دەبێت پشووت هەبێت بۆ نووسینی دەقی لەو جۆرە؟
فیلیپ لیڤین: بەو شێوەیە قورس نەبوو. لە ڕاستیدا قورس نەبوو. تەنها ئامادەیی پێویست بوو بۆ فڕێدانی زۆر شت. ڕەشنووسی یەکەم هیچ یەکگرتووییەکی بابەتیی نەبوو. تەنیا نیوەی یەکەمی شیعرەکە بوو، نزیکەی ٩٠٠ دێڕ بوو، ئێستا تەواوی شیعرەکە نزیکەی ٦٥٠ دێڕە. لە ماوەی نزیکەی دوو سێ ڕۆژدا ٩٠٠ دێڕم نووسی. لە ماوەی دوو هەفتەدا شیعرەکەم شەن و کەو کرد. من بە فڕێدانی نزیکەی ٣٠٠ دێڕ. تا چوومە ناو بنبەستێکەوە. کارەکتەرم هەبوو کە لە شیعرەکەدا نەبوون، و لەکۆڵم کردنەوە. ئەوان بەشێک بوون لەو ئەزموونەی کە من وێنام دەکرد، بەڵام بەشێک نەبوون لە شیعرەکە. پاشان بەو شێوازەی کە خوازیاری بووم هاتە دەست، تێگەیشتم کە نیوەی ڕێگاکەم بڕیوە. ئێستا بۆ کوێ بچم؟ ئەوە ساڵێکی برد تا تێگەیشتم نەک بە نووسین تەنها بە بیرکردنەوە. هەموو مانگێک ئەو مسۆدەیەم دەهێنایە دەرەوە و دەمخوێندەوە و دەمگوت “ئەم شیعرە نەفرەتییە دەبێ بگات بە کوێ؟” ڕۆژێک تەنها بەڕێکەوت شتێکم بیرکەوتەوە کە لە دەرەوەی شیعرەکەدا بەجێم هێشتبوو، شتێک کە بەشێک بوو لەو ئەزموونەی کە شیعرەکەی پێ لەدایک بوو و منیش لە ڕێگادا بووم بۆ تەواوکردنی.

ڕومیانۆ: باشە لە زۆرێک لە شیعرەکانتدا و تەنانەت لەو شیعرەکانەش کە دوێنێ شەو خوێندتەوە، تێبینیم ئەوەم کردووە کە باڵندەیەکی زۆر وێناکراوە وەک فیسقە، سوێسکە، بە تایبەتیش پاساری هۆی چییە ئەو باڵندانە زۆر دەرکەون؟
فیلیپ لیڤین: ئەوان بەلامەوە موعجیزەئامێزن و بەهرەمەندن لە فڕین. پاساری باڵندەی شارەکانن. ئەوان خۆشەویستترینی منن. بێگومان لە کالیفۆرنیا لەو شوێنەی من لێی دەژیم، هەموو جۆرە باڵندەیەکی لێیە. هەموویان لە دەوروبەری ماڵەکەمدان وەک باڵندەی کوکوختی، کڵاوکووڕە، پەڕەسێلکە، فیسقە. من لە فیلمی بەخشندەییدا قەلەڕەشم هەیە. قەلەڕەش بۆ من تا ڕادەیەک ترسناکە. دەزانی من قەلەڕەشم نەدەخستە ناو شیعرێکی خۆشەویستییەوە. ئێستا، قەلەپاچکە بۆ من بە تەواوی جۆرە بوونەوەرێکی جیاوازترە. بەڵام قەلەپاچکە باڵندەیەکی ئەفسانەییە و زۆر کنجکۆڵە و حەز بە دەستوەردان لە کاروباری خەڵکدا دەکات و دەنگۆی ئەوە هەیە کە کێشەش دروست دەکەن. هەروەها دزن. شت دەدزن. زۆر سەرنجڕاکێشن چونکە ڕەشن و کاتێک باڵەکانیان دەکەنەوە، ژێر باڵەکانیان سەرتاپا سپییە، بۆیە تووشی شۆکت دەکەن. من هەمیشە سەرسام بووم بەوان.

ڕومیانۆ : ئایا قەت چاومان بە بازی کالیفۆرنیا دەکەوێت؟
فیلیپ لیڤین : نەخێر من حەزم لێیان نییە. بەهەر حاڵ ئەوە شتانە تایبەتن بە ڕۆبنسن جێفرز. با ئەو هەیبێ.

ڕومیانۆ : دەتوانیت دەڵێیت چی دەربارەی بیرۆکە یان چەمکی ڕاستی لەناو شیعرێکتدا–چۆن دەیخەیتە ناو شیعرەکەتەوە، یان چۆن بەکاری دەهێنیت ؟
فیلیپ لێڤین: هەستکردنم بە ڕاستی خۆی ڕاستی نێو شیعرەکەیە. دەتوانرێت بوترێت کە دەبێت وا لە شیعر بکەیت ببێتە جێی باوەڕ. ئەوەی دەیزانیت بەکاری دەهێنیت. تۆ بەهەر حاڵ نازانیت بەڕاستی چی ڕوویداوە. تۆ ڕووداوەکان لە ڕوانگەی خۆتەوە دەبینیت، بۆیە گریمانەکردنی ئەوەی کە ڕاستییەکان دەزانیت، تەنها قسەی بێ کاکڵە. هەستی ڕاستیم لە شیعردا زۆر ئەرستۆییانەیە. دەتوانرێت بووترێت کاتێک ئەرستۆ دەڵێت شیعر لە مێژوو ڕاستیترە. ئەو بێگومان بەڕاستی باسی شیعری دراماتیک دەکات، بەڵام مەبەستی ئەرستۆ ئەوەیە کە مێژوو پڕە لە ڕووداو و هەڵە و تۆ چیت هەیە بۆ ئەو هەڵە و ڕووداوانە، لە کاتێکدا شیعری دراماتیک دەبێت حەتمی دەرکەوێت. پێم وایە ئەمە بەسەر هەموو شیعرەکان جێبەجێ دەبێت. تۆ دەبێت وا نیشان بدەیت کە کارکردنی شیعر حەتمییە.

ڕومیانۆ: لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی پاریس ڕیڤیودا، جەیمس دیکی ئاماژەی بە ییتس دەهێنێت کە دەڵێت شیعر “پیشەیەکی بەرز و تەنیایە”. هەستت چۆنە لەو بارەیەوە؟
فیلیپ لیڤین: باشە، من “تەنیا”ی پێ دەدەم. نازانم چی جەهەنەمێک ئەوەندە بەرزە لەو بارەیەوە. بەڕاستی من نایزانم. بۆچی لە بۆیاخکردن یان کانگاکردنی خەڵوز بەرزترە؟ مەبەستم ئەوەیە نازانم چی ئەوەندە بەرزە لەو بارەیەوە. کارێکە. تۆ دەچیتە سەری. تۆ هەموو هەوڵێک دەدەیت. تەنیا، بەڵێ چونکە زۆربەمان لە دۆخێکی تاکەکەسیدا دەنووسین، و خۆمان لە خەڵک دەبڕین، و بۆ ئەوەی هەر باش بین لەو کارەدا دەبێت ساڵانێک لەگەڵ سنووردارکردنەکانمان خەبات بکەین و شکست دوای شکست قبوڵ بکەین. زۆرجار خەڵکی دەوروبەرت پێیان وایە تۆ وەکو کڵاوکوڕە دڵخۆشیت کە ئەو هەموو کاتە بە تەنیا بەسەر دەبەیت و بەتەواوی ئەو کارە دەکەیت کە دەتەوێت بیکەیت، لەکاتێکدا لە ڕاستیدا سەرت بە دیواری بەهرە بەزەییدارەکانتەوە دەدەیت. بەڵێ، دەتوانێت تەنیایی بێت.

ڕومیانۆ: بەڵام ئایا لە ئەنجامدانی ئەو نووسینەدا نییە یان خۆت بڕین، لەو کاتەدا، ئایا هەوڵ نادەیت پەیوەندییەک دروست بکەیت لە جۆرێک؟
فیلیپ لێڤین: تۆ هەوڵ دەدەیت شیعرێک دروست بکەیت. تۆ هەوڵ دەدەیت خۆت دەرببڕیت. بۆ کێ دەیکەیت؟ بۆ خۆت.
ڕومیانۆ: ئەی باشە تۆ خۆت وەک تاکە خوێنەری خۆت دەبینیت؟
فیلیپ لیڤین : نەخێر، نا ئەگەر تۆ بەقەد من نامەت بۆ بێت. پێم وایە هەموومان هیوامان بە خوێنەران هەیە، بەڵام کاتێک هەوڵی نووسینی شیعرێک دەدەم، بیر لە خوێنەران ناکەمەوە. خوێنەرانیش بیر لە من ناکەنەوە. ئەوان بە ژیانی خۆیانەوە گیرۆدەن. کاتێک من شیعرەکەم دەنووسم، خوێنەران سەرقاڵی ژیانن. ناتوانم وەڕسیان بکەم و ڕەنگە ئەوانیش هەندێک چاوەڕوانییان هەبێت کە من بە سادەیی حەزم لێیان نییە، بۆ من زۆر شتی تر هەیە کە دەتوانم بیری لێبکەمەوە.
ڕومیانۆ: تۆ بەچیدا دەزانیت کە شیعر بەشدارە لە هەستی گەورەتری مرۆڤایەتی یان کۆمەڵگە؟ دەبێت هۆکارێک هەبێت بۆ ئەوەی شیعر بنووسیت. تۆ وەک کەسێک وا دەردەکەویت کە تەنها بۆ خۆت نانووسیت.
فیلیپ لڤین : باش، کێشەی پرسیارەکە ئەوەیە کە شاعیرانێکی هەمەجۆر و ئەوەی دەینووسن زۆر جیاوازە لە هەر گشتاندنێک. ئەگەر تەنها وایتمانم وەرگرتبا، دەتوانم بڵێم ئەو دەیتوانی نوێنەرایەتی دیدێکی نوێ بکات، بەڵام من نە وایتمان و نە ئەو کەسەم کە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی خۆم بکەم. ئەوە کاری کەسانی ترە. ئەگەر تۆ دەست بکەیت بە هەڵسەنگاندنی کارەکانی خۆت، ئەوا زۆر بە جددی خۆ هەڵدەسەنگێنیت.

ڕومیانۆ: با بەجۆرێکی تر بپرسم. هیوای ئەوە دەخوازیت شیعرەکەت بەشداری لە کۆمەڵگەدا بکات؟
فیلیپ لیڤین: هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە.
ڕومیانۆ: هەرگیز بیرت لێنەکردۆتەوە؟
فیلیپ لیڤین: من کاتێک زۆر گەنج بووم بیرم لێکردەوە. بەڵێ، ئەو کاتەی زۆر گەنج بووم.

ڕومیانۆ: ئەی ئەو گۆڕانە چۆن ڕوویدا؟
فیلیپ لیڤین: چونکە بێدار بوومەوە. یەکەم شت : بەبێ خوێنەر دەتوانیت چی بکەیت؟ کاتێک زۆر بچووک بووم، خوێنەرم نەبوو، بەڵام نەخشەم هەبوو. هەروەها پێم وابوو کە دەزانم مرۆڤەکان دەبێ چۆن بژین. ئێستا چیتر باوەڕم بەوە نییە کە دەزانم مرۆڤەکان چۆن بژین. من ئەو شێوازە دەزانم کە زۆرێکیان نابێت ئاوا بژین، بەڵام لە ڕاستیدا من بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتیم نییە. من چیتر ئەنارشیست نیم، ئەنارشیستێکی ئیسپانیی وەک ئەوەی ڕۆژێک وابووم. من کارەکتەرێکم نەبوو کە دەستی پێوە بگرم. دەتوانم باسی ناخۆشییەکانی کۆمەڵگە بکەم، بەڵام چارەسەرێکم نییە بۆیان. پێم وایە خەڵک دەبێ ڕاستگۆتر بن. پێم وایە خەڵک دەبێ میهرەبانتر بن لەگەڵ یەکتر. پێم وایە مرۆڤەکان دەبێ پاڵنەریان بۆ شتگەلێکی تر بێت جگە لە پارە. من بیر لە هەموو جۆرە شتێک دەکەمەوە. بەڵام من وانەبێژ نیم. نامەوێت لە شیعرەکانمدا خەڵک سەرزەنشت بکەم. لەکاتێکدا زۆربەی خەڵک پێشتر دەزانن کە خۆپەرستی قێزەونە، ئەم کۆمەڵگەیە قێزەونە، بەڵام ئاشتی خۆیان لەگەڵیدا بەرقەرار دەکەن. ئەوان واز لە ئایدیاڵەکانیان دێنن، چونکە خۆیان قەناعەت پێدەکەن کە ئایدیالیزم سادە و نەزانییە و تەماحیش تابڵێی خۆشە.
ڕومیانۆ : پێموایە ئەوە یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی شیعری ئێوە . پێشم ناڵێت بە چ جۆرێک دەبێت.
فیلیپ لڤین: ئەم کەسانە، ئەو کەسانەی لە شیعرەکانمدا بوون، بەم جۆرە بوون.

ڕومیانۆ : یان بەدەستییەوە بگرە یان جێی بهێڵە.
فیلیپ لیڤین: بەڵێ. کەسێک لێی پرسیم: چۆن بەناو نیویۆرکدا دەگەڕێیت؟ وتم: من سواری میترۆ دەبم. ناوی شاعیرێکی دیاریکراوی هێنا و وتی: “هەرگیز سواری میترۆ نابێت. وتم: لە ڕووی جەستەییەوە هیچ شتێکی خراپ نییە، ئەویش وەک من چالاکە و چالاکی هەیە. بۆیە شتێکی جۆرێک لە گەمژانەم درکاند. گوتم: هەموو شاعیرە باشەکان دەبێ بە میترۆدا بڕۆن. بێگومان وتی: بۆچی؟ وتم: چونکە مرۆڤەکان لەوێدان. دەبێ لەو شوێنە بن کە مرۆڤەکانی لێن. دەبێ بزانن مرۆڤەکان چۆن دەژین. ئەگەر تەنها لە کافێ و چێشتخانە فەنتازیەکاندا چاودێری خەڵک بکەیت، ئەوا خەڵک نابینیت. لەبیرمە لە کتێبەکەی (ستۆدس تێرکڵ)دا کە باسی خەمۆکی دەکات، کەسانێک هەبوون لە نیویۆرک دەژیان و دەیانگوت : ئۆه، ئەو خەمۆکییە تەنها پڕوپاگەندەی ڕۆزڤێڵت بوو. هەرگیز خەمۆکی نەبوو. ئەو کەسی نەدەناسی لە کارەکەی دەرکرابێت. بێگومان تەنها شتێک کە دەیناسی ملیۆنێرەکان بوون کە بەهەر حاڵ هەرگیز کاریان نەدەکرد. دەزانی تێرکێل چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆتۆگرافەرانی مۆدەدا و کەسانی لەو جۆرە دەکرد، دەیانوت خەمۆکیی چییە؟ کاتێک لە نزیک مۆرنینگساید هایتس دەژیام، بەناو هارلمدا دەڕۆیشتم. پێمناڵێی خەمۆکی چۆنە و چییە؟ بۆچی لێی بترسم؟ ئەی بۆ ناچمە ناوییەوە و بزانم چۆنە؟ ئەوە لە ساڵانی سەردەمی ڕێگن(٩) بوو. ئەوەندە هەژاری لەسەر شەقامەکان هەبوو شەرمم لە ئەمریکی بوونی خۆم دەکرد.

ڕومیانۆ: بۆچی پێتوایە شیعر هێزێکی هێندە بەهێزە لەناو ژیانتدا؟
فیلیپ لیڤین : تۆ ناتوانی جوانی بە کەم سەیر بکەیت. جوانی جۆرێکە لە دیاری کە بەدەستی دەهێنین. من جوانی لەنێو زمانی دیلان تۆماس، یان دبلیو بی ییتس، یان ویلیام کارلۆس ویلیامز، یان واڵاس ستیڤنزدا دەبینم. تەنها بیستن و بینینی زمان بەو شێوەیەی کە هەیە، بەو شێوەیە نایابەی بەکاردەهێنرێت، خۆی پاداشت دەداتەوە. بۆ من پاداشتێکی زۆر گەورەیە، بە تایبەت ژیان کردن لە جیهانێکدا کە زمان بەردەوامی دەشێوێنرێت. شاعیرانێکی دیکە زۆر هەن کە ئامادەن، ئەگەر بە تامەزرۆییشەوە نەبێت، ئیدیعای گەورەتر بۆ شیعر بکەن. مەبەستم ئەوە نییە بچووکیان بکەمەوە؛ هەموو مافێکیان هەیە وەک خۆیان قسە بکەن و بنووسن. بە شێوەیەکی سەرەکی من دەنووسم چونکە نووسین دڵخۆشم دەکات و بەبێ نووسین هەست بە ناتەواوی دەکەم. زیاتر لە پەنجا ساڵە هەستم بەو جۆرە بووە. ڕوونکردنەوە ئاسان نییە و منیش پێویستم بە هیچ ڕوونکردنەوەیەک نییە. سەرچاوەی شیعر نهێنی ئامێزە. ساڵانێک لەمەوبەر وازم لە پرسیارکردن هێنا. بەڵکو تەنها ڕازیم بەوەی کە بەردەوام بەدواداچوون بۆ شیعری نوێ و شێوازی نوێی دروستکردنی شیعر بکەم.(١٠)

سەرچاوە :
Copyright: COPYRIGHT 2008 Georgia State University
http://webdelsol.com/Five_Points/

ژێدەرەکان :
(١)فایڤ پۆینتس؛ گەڕەکێکە لە ناوچەی مانهاتن لە شاری نیۆیۆرک کەلەچواردەوی دەریاچەیەک لە سەدەی نۆزدەهەم بنیادنراوە و نێگەتیڤترین جێگەیە لەمێژووی نیویۆرک. بەڵام ئێستا دوای ئەوەی گەشەکردنێکی ژیاریی و میعماری زۆربەی باڵەخانە حکومییەکان و شارەوانی لێیە.
(٢)نەتاشا ترێثوای؛ شاعیرێکی ئەمریکییە، ساڵی ١٩٦٦ لەدایک بووە. تا ئێستا کۆمەڵێ خەڵاتی ئەدەبی گرنگی پێبەخشراوە. بروانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرجیاو ماستەر لە زانکۆی مەساچۆستیس و هەروەها لە زانکۆی هۆڵینیش دکتۆرای فەخری پێبەخشراوە. تا ئێستا شەش کتێبی شیعریی بڵاوکردۆتەوە. ئێستاش جگە لە چالاکی ئەدبیی، سەرقاڵی کاری مامۆستایییە لە زانکۆکانی ئەمریکا.
(٣)ئایفی لیگ؛ چەمکی ئایڤی لیگ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٧ لەلایەن نووسەری بواری وەرزشەوە کاسوێڵ ئادەمزەوە بەکارهاتووە. ئەم چەمکە گەرچی چەمکێکی وەرزشییە و دواتر پەریوەتە نێوەندەکانی زانکۆ و ئەدەب و هونەر.
(٤)بیتس؛ شاعیرانی بیتس یان نەوەی بیتس بزووتنەوەیەکی ئەدەبییە دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ئەمریکا لە کۆمەڵێ شاعیر پێکهات کە بەرهەمەکانیان کاریگەرییان هەبوو بەسەر بزووتنەوەی ڕۆشنبیری ئەمریکا. ڕۆشنبیری ئەم بزووتنەوەیە لەدەوری تەوەرەکانی بایەخدان بە ئاینە ڕۆژهەڵاتییەکان، شێوازەکانی تازەی سێکس، ڕەتکردنەوەی ئابووری ماددی و ڕەتکردنەوەی پیرۆزییەکان و تاد، گیرسابۆوە.
(٥)یانەی کوڕانی پیر؛ سیستەمێکی نافەرمی کە بەهۆیەوە پارە و دەسەڵات لەلایەن پیاوە سپی پێستە دەوڵەمەندەکانەوە لە ڕێگەی پەیوەندییە بازرگانییە نزیکەکانەوە دەهێڵرێتەوە.
(٦)پینکۆ ؛ یان ڕەنگ پەمەیی دەستەواژەیەکە و بۆرژوازی ئەمریکی دایهێناوە. ئەم وشەیە بەو کەسانە دەوترا لە ئەمریکا کەلایەنگرییان بۆ کۆمۆنیزم هەبوو، بێ ئەوەی ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئەمریکا بن یان هەر کەسێک کە لایەنگری چەپ یان سۆشیالیزمی رادیکاڵ بووایە بەو ناوەوە بانگ دەکرا.کەخۆی لە بنچینەدا سووکایەتی کردنە بەو کەسە ڕادیکاڵ و چەپانە.
(٧)کۆمارییە گەنجەکان؛ فیدراسیۆنی نیشتمانی کۆماری گەنجان کە بە شێوەیەکی باو بە کۆمارییە گەنجەکان ناودەبرێت کە سروشتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە و ڕێکخراوێکی ٥٢٧ کەسییە بۆ ئەندامانی پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکا . تەمەنیان لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٤٠ ساڵیدایە هەم ڕێکخراوێکی نیشتمانی و هەم بابەتی لە تاک دەوڵەتەکاندا هەیە.لە ساڵی ١٨٥٦ لە نیویۆرک دامەزراوە.
(٨)سامۆئیل جان لایتنینگس هۆپکنیز ( ١٩١٢ – ١٩٨٢) مۆسیقاری بەناوبانگی ئەمریکییە. خاوەنی دەیەها ئەلبوومی گۆرانییە و چەندین کتێبی بەچاپ گەیاندووە و هەروەها لە پێنج فیلمیش بەشدار بووە.
(٩)ڕۆناڵد ڕێگن (١٩١١-٢٠٠٤) چلەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.
(١٠)گەلێ ناو لەم دی لەم دیدارەدا هاتوون کە خوێنەر دەتوانێت لەڕێگەی گووگڵەوە زانیاری پیویستییان لەسەر بەدەست بهێنێت.




ڕۆد ماکوین و قەسیدەی ( گوێگرتن لە گەرمایی ).. لە ئینگلیزییەوە: ناڵە حەسەن

  • چەند بەشێک لە قەسیدەی ( گوێگرتن لە گەرمایی )
  • پێنجەم
    بۆ ماوەیەکی درێژ لەکەنار دەریا ماویتەوە
    تامی تۆ ڕێک وەک خۆرەتاو وایە
    بەڵام خۆرەتاو زۆر گەرمترە
    تەنانەت لە خۆشەویستیش

دەمەوێت بڵێم تۆم دەوێت
بەڵام شەو تەنها ئینجێک دوورە
منیش ناتوانم چاوەڕێ بم

لەو کاتانەی کە لە حەوشە
سەیری پەپووڵە دەکەی
کە سەرمەستانە سەما
بۆ گوڵە بەرزەکە دەکات
تۆش هەمیشە ئەوەت لەبیر بێ
کە خۆر بەرەو ئاوابوون دەچێ ..!

  • یانزە
    سێبەرەکانی دوای نیوەڕۆ
    کۆبوونەتەوە ، وەک ئەوڕۆژانەی
    دەیانەوێت بڕۆنە ماڵەوە
    پێش ئەوەی شەویان بەسەردابێ

لە سەرووی بەندەرێکی خۆڵەمێشییەوە
شارێک لە سەر خانوویەکی سپی دانیشتووە
چاوەرێ ڕووداوێک دەکات
هەموو بەلەمەکانیش لە نێویانەوە

بایەک هەڵدەکات
ئێمەش بەیەکەوە لە ماڵەوە گەرم دادێین
ناتوانم سەیری تۆ بکەم
بۆ ماوەیەکی درێژخایەن
لە دەرکەوتنت لە نیو شووشەکانی
پشت بارەکەوە

من دەمەوێت بە تەنیا لەگەڵ تۆ بم
ئەودەمەی
ڕانەکانم بە نەرمی ناوت دێنن
تەنها تۆ گوێت لێیان دەبێ

ئەو شوێنە بۆ ئەوە دروستکراوە
بۆ ئەوانەی چاوشارکێیان تیا دەکرد
ئێمە لە ماڵەوە ئازادین

  • پانزە
    من لە زۆر ڕوەوە تۆم خۆشدەوێت
    لە قەرەباڵغی و لە تەنیایی
    ئەو دەمانەی لە تەنیشتمەوە دەخەوتی
    کاتێک دوور بووی
    من خەیاڵی ئەوەم دەکرد
    کەسانیتر لە شەقامەکە سەیری تۆ دەکەن
    لەوەش خراپتر ، تۆ لە باوەشی کەسانیتردا بیت
    باڵندەکانی مانگی مارسی کەنار دەریام بینیوەو خۆشمویستووی
    خۆم بە هاوین بەخشیوە و خۆشمویستووی
    بینینی درەختە رووتەکان و
    وەشاندنی گۆچانەکەم بەنێو بادا
    لەگەڵ ژماردنی هەموو خولەک و کاتژمێرەکان
    من هەرتۆم خۆشویست
    ئەو پرسیارانەی هەرگیز نەکراون
    وەڵامەکانیش لە خۆشەویستییەوە فێربووین
    بەڵێنم بە خۆمداوە
    هەرگیز نەپرسم ئەمشەو لە کوێبووی
    تەنها بە ئومێدانەوە سڵاوێک دەکەم
  • سیی و پێنج
    ڕۆژێک دێت بە دوای
    ئەو باڵندانە ڕادەکەم
    کە لەنێو باراندا ون دەبن
    بە پەلە ڕۆیشتن بەدوای
    ئەوانەی کە ڕۆیشتوون
    دڵخۆشم بەوەی کە جارێکیتر دەفڕم
    بەڵام دڵنیا نیم لە ڕاکردنم

هەندێ برین هەن
کە من هەرگیز
قسەم لە بارەیانەوە نەکردوون
شتگەلێکیش هەن
وشەکانی کاری وایان بەسەرما هێناون
کە هەرگیز ناتوانی ئەوە بزانی

دوێنێ دونیا گۆرانی دەگوت
دۆزەخیش بە هەزار میلەوە لێمەوە دوور بوو
بەڵام دوای ماوەیەک گۆرانی گوتنەکە وەستا

هەر ئەستیرەیەک دەکەوێتە سەرزەوی
لە شوێنیدا ئەستێرەیەکی تر دەدرەوشێتەوە
هەر خەونێک کاڵ دەبێتەوە
لە شوێنیدا خەونێکیتر گەشدەبێتەوە
کاتێک شتەکان بە جۆرێکیتر دەبیندرێن
تۆ بەردەوام شوێنپێی خەونەکانی خۆت هەڵبگرە

  • سیی و شەش
    من بە تەنیا دەژیم
    هەمیشەش بەو شێوەیە نیم
    خۆشە جار جارە
    کەمێ دڵی خۆت بکەیتەوە
    تا هەندێ ئازار بچێتە نێویەوە
    ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە
    کە هێشتا تۆ دەژیت
    من نازانم مەبەستم چییە
    بۆچی ناتوانین لەنێو بیرکردنەوەکانمان
    ئەو عەشقە کۆنەی
    لەنێو یادەوەرییەکانمان بوونیان هەیە
    بیهەژێنینەوە
    تا گەورەتر دەرکەون لەوەی کە هەبوون
    ئەمەش ئامێرێکی سەلامەتە
    بۆ داخستنی دیوارەکان
    من لەبیرمە
    تاکە بارودۆخێکی تەمومژاوی
    بەوەی هەندێجار
    لە کوێ و چۆن
    یان بۆچی دەیزانم

ئەوانە ڕوودەدەن چونکە دەمانەوێن
یان بتەوێت و ئەوەیش دەیخوازی
خۆشەویستی لێرەبێت یان نا
تا / لەنێو تاریکی ڕابکشێین و
گوێ لە گەرمایی بگرین …!

  • کورتەیەک لەبارەی قەسیدەی ( گوێگرتن لە گەرمایی )
    قەسیدەی ( گوێگرتن لە گەرمایی ) قەسیدەیەکی درێژە ، پێکهاتووە لە ( سیی و شەش ) کورتە شیعر . ناوەڕۆکێکی پڕ چێژ و ڕۆمانسییانەی هەیە ، وشە و دەستەواژەکان ناسک و گەمە لەگەڵ دەروون و هەستەکانی مرۆڤ دەکەن . دەستەواژە شیعرییەکان وەک درەخت و گەڵا ، شەونمی شیعرییەت و چێژییان لێدەتکێ . شاعیر لەم دەقەدا کەمتر ئیش لەبارەی ناوەوەی خۆی دەکات بەتایبەت شۆڕبوونەوە بۆ ڕووبەری ناخودئاگایی ، زێتر لە ڕێگەی وەسفکردنەوە ئیش لەسەر دەرەوەی خود دەکات ، وەسفی ئەو دیمەن و شتانە دەکات کە دەیانبینێت ، وەک ( کەنار دەریا و باڵندە و درەخت و سێبەر و ئاسمان و مانگ و ژووری نووستن و دوڵبەرەکانی و هەتا دوایی .. . ) ، هۆکارەکەش ئەوەیە ڕۆد ماکوین یەکێکە سەر بە قوتابخانەی ڕۆمانسیزمی ئەمریکی ، بۆ شاعیرانی سەر بەو قوتابخانە ئەدەبییەش ئەم شێوازە لە نووسین کارێکی ئاساییە ، قەسیدەی ( گوێگرتن لە گەرمایی ) ، لە ڕووی فۆرم و ناوەڕۆکەوە هاوکات لە ڕووی زمان و شیعرییەتەوە ، یەکێکە لە ناوازەترین قەسیدەی ڕۆد ماکوین .. هەر بۆیە ئەو قەسیدەیە و چەند شیعرێکی تری لە کتێبێک بڵاوکردۆتەوە ، کتێبەکەشی بەناوی ئەو قەسیدەیە ناو ناوە واتە ( گوێگرتن لە گەرمایی ) .

  • کورتەیەک لە ژیان و بەرهەمەکانی ( ڕۆد ماکوین )
    ڕۆد ماکوین ، لە ٢٩ی ئەپریلی ١٩٣٣ لە شاری ئۆکرلاندی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە دایک بووە . ماکوین شاعیر و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژیش بووە . لەدەیەی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ڕۆلێکی گرینگ و بەرچاوی هەبوو لە بوژاندنەوەی شیعری تەقلیدی لە ئەمریکا . لە تەمەنی یانزە ساڵیدا لەدەست باوکە مەشروب خۆرەکەی هەڵاتووە و ماڵەوەی جێهێشتووە . لەو تەمەنە بۆ بژێوی ژیانی خۆی دەستی بەکارکردن کردووە . کاری قوڕسی وەک ، کرێکاری داربڕینەوەو هێڵی ئاسن و زۆر جۆریتر لە کارکردن . ماکوین لە ساڵانی ١٩٥٠ سەرەتای دەرکەوتنی بوو لە نێوەندی ئەدەبی و ئاشنابوونی خوێنەران بە شیعر و بەرهەمەکانی .لەگەڵ شاعیرانی ناسراوی وەک ( جاک کیرۆک و ئاڵن گیسنبێرگ ) دەرکەوت . لەو سەردەمانە هەندێجار بەناوی خوازراوی ( دۆر ) دەینووسی . ماکوین لە ساڵی ١٩٥٩ ڕووی لە شاری نیۆرک کرد ، بۆ ئەوەی کاری بەڕیوەبردن و کاری ئاوازدانان بکات بۆ بەرنامەیەک
    بەناوی ( THE CIBC WORK SHOP ) ، لە شەستەکان یەکێک بووە لە شاعیرە بەناوبانگ و ناسراوەکانی ئەمریکا . هەر لەو سەردەمانە سەفەری فەڕەنسای کردووە بۆ ماوەیەک لەوێ ژیاوە ، وەک پڕۆژەیەک دەستی کردووە ، بە وەرگێڕانی شیعرە لیریکییەکانی گۆرانی بێژی ئەفسانەیی ( جاک بریل ) بۆ سەر زمانی ئینگلیزی . سەرکەوتنی ماکوین وەک شاعیرێکی مۆدێرن بێهاوتایە .. بەرهەمە شیعرییەکانی بۆ دەیان زمان وەرگێڕدراون هاوکات ، بەهۆی گێرانی کۆنسێرتەکانی لە هۆڵە ناودارەکانی نیۆرک هێندەی تر ناو و دەنگ و شوهرەتی بێ بەخشیبوو .( ئیدوارد حەبیب ) لە خوێندنەوەیەک بۆ ماکوین لەبارەی کۆنسێرت و کتێبە شیعرییەکانی دەڵێت ( یەکێک لەو شاعیرانەی بەرفراوانترین شاعیرە لە هەموو سەدەکاندا ) .ئەوەش بەهۆی پڕ فرۆشترین تیراژی کتێبەکانی و بوونی خوێنەرانێک لە ئاستێکی بەرین و فراواندا .. ماکوین وەک چۆن شاعیرێکی ناسراو و بەناوبانگ بوو لە هەمانکات گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ و ناسراویش بوو . جگە لە کۆنسێرت و سیدییەکانی ، لە ساڵی ١٩٦١ گۆرانییەکی بەناوبانگی هەیە بەناوی ( ئۆلیڤەر تویست ) بەو گۆرانییە ناوبانگی چووە ئاستێکی زۆر بڵند . ماکوین کەسێکی چاڵاک و پڕ بەرهەم بوو ، زێتر لە ١٥٠٠ گۆرانی نووسیوە .هاوکاری لەگەڵ چەندین ئاوازدانەری نێو دەوڵەتی کردووە . بە درێژایی ژیانی ئەدەبی و هونەری چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە . ماکوین هەوڵە هونەریی و ئەدەبیەکانی هاوتەریب بوون لەگەڵ چاکسازی کۆمەڵایەتی . پێش گەشتێکی بۆ ئەفەریقیای باشوور لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو ، ماکوین داوای ( دانیشتنێکی تێکەڵاوی ) لەنیوان بینەرانی ڕەش پێست و سپی پێست دا کرد . ئەمەش دەرگاکانی بۆ گەشتە سەرکەتووەکانی کردەوە . هاوکات بۆ هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری خەڵکان بەرامبەر نەخۆشی ( ئایدز ) . هەروەها هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی ڕێکخراوەکانی منداڵان و کەسە بە ساڵاچووەکان .ماکوین لە ٢٩ی جانیوەری ٢٠١٥ دا ، لە تەمەنی هەشتاو دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە . ماکوێن لە ئەزموونی شیعردا خاوەن ١٠ کتێبی شیعرییە ، ( گوێگرتن لە گەرمایی ، بە بێدەبگی وەرە لام ، لەگەڵ خۆشەویستی ، تەنیایی ، لەنێو سێبەری کەسێکیتردا ، ) ، ئەوانە ناوی هەندێک لە کتابە شیعرییەکانیەتی .. لەبارەی کتێبی ( تەنیایی ) ، کۆمەڵەی وشە و نێوەندی شیعر و داهێنان ، دەنووسێت / ماکوین ئەو پیاوەی لە هەموو شاعیر و نووسەرێکی هاوچەرخ ڕۆشنتر مانای پێناسەی تەنیایی کردووە ، ناسک و نەرمو نیان ، زیرەک و هەستیارانە تەعبیری لێکردووە . ئەو مانایەی بۆ تەنیایی ، لەنێو شیعرەکانی ماکوین ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بۆچی ماکوین یەکێکە لە پڕ فرۆشترین شاعیری ئەو سەردەمە . بەفرانباری ٢٠٢٣

سەرچاوە :

  • کتێبی Listen to the Warm
    ROD McKUEN
  • ئەنتەرنێت سایتی : celebrating black history
    Discover new books by black uthors
    Rod Mckuen books



گۆڤاری نما ژمارە ٥٦

گۆڤارێکی فیکریی و ئەدەبیی وەرزییە لە هەولێر دەردەچێت..

بۆ خوێندنەوەی ئەم ژمارەیە کلیکی ئێرە بکەن..




سەدساڵەی په‌یمانی لۆزان و چارەنووسی كورد.. رەسوڵ بۆسكێنی

لەپەراوێزی كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهانیدا، به‌پێی په‌یمانی سیڤر بڕیار بوو كورد به‌تایبه‌ت له‌ بەشێك لە كوردستانی توركیا، ببێت به‌بناغه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌‌ی بۆ كورد پێكده‌هات، له‌ دوای دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ كوردستانی توركیا، ئه‌وسا كوردی باشووری كوردستانیش بۆی هه‌بوو، بچێته‌ پاڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ و له‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی باكوور و باشووری كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی كورد پێك بهێنن، به‌ڵام كورد له‌ كوردستانی توركیا له‌و قۆناغه‌ گرنگه‌دا، له‌نێوخۆیاندا ناكۆك بوون و یه‌كگرتوو نه‌بوون، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی دیكەدا له‌ كێشه‌ و ملمڵاینێ دابوون، هه‌تا توركه‌ كه‌مالیه‌كان لاوازبوون، كورد له‌به‌ر ململانێ و دووبه‌ره‌كی یه‌كتر نه‌پڕژانه‌سه‌ر هیچ كار و چالاكیه‌كی وا ده‌وڵه‌تان ناچار بكه‌ن، په‌یمانی سیڤر پشت گوێ نه‌خه‌ن، كاتێكیش ئه‌وان كه‌وتنه‌ خۆیان، تازه‌ كار له‌كار ترزابوو، توركه‌ كه‌مالیه‌كان به‌هێزببوون و خۆیان چه‌سپاند بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ ئینگلیز و ده‌وڵه‌تانی تریان ناچاركرد، بیر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤر بكه‌نه‌وه‌ و په‌یمانێكی تازه‌تر ببه‌ستن،‌ كەله‌گه‌ڵ خواستی توركه‌كاندا یەك بگرێتەوە، ئیتر په‌یمانی سیڤر پشت گوێ خراو هیچ له‌ به‌نده‌كانی تایبه‌ت به‌كورد جێبه‌جێ نه‌كراو، وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز مایه‌وه‌، پەیماننامەی سیڤر هەرگیز لەلایەن توركە كەمالیەكان دانی پێدانەنرا و پەیماننامەی لۆزان جێگای گرتەوە.
كۆنگرەی لۆزان لە (20)ی تشرینی دووەمی (1922)دا لە شاری لۆزان لە سویسرا دەستی پێکرد، لەنێوان بەریتانیا و یۆنان لەلایەك و لەلایەكی دیكە توركیای كەمالی جێگرەوەی دەوڵەتی عوسمانی بوو، كۆمەڵێك دەوڵەتیش وەكو چاودێر ئامادەبوون، یوسف زیا پاشا ئەو كات نوێنەری دەوڵەتی عوسمانی بوو لەسوێد، وەكو كوردێك بەشداربوو، داكۆكی لەمافەكانی گەلی كورد دەكرد، بەڵام عسمەت ئینونو سەرۆكی وەفدی توركیا ئەمەی قبوڵ نەكرد و ئامادەنەبوو هیچ سازشێك بكات، هەر بۆیە كۆبوونەوەكە پەكی كەوت، مستەفاكەمال ئەتاتورك دوو كوردی دەستنیشان كرد، برنجیزادە فەوزی بەگ و زولفوزادە زولفو، وەكو نوێنەری كوردبوون، ئەوان ڕازی بوون بەوەی كورد لەگەڵ برا توركەكانیان لە توركیا پێكەوە بژین، بەوە ڕازی بوون عیسمەت ئینونو بەناوی تورك و كوردەوە قسەبكات، هەروەها لەناوپەرلەمانی ئەنقەرە حەسەن خەیری سەرۆكی كوتلەی كوردی، بەجلی كوردیەوە وتارێكی دا و وتی: كورد و تورك بران، ئێمە دەمانەوێ لەناویەك وڵاتدا بژین و سەربەخۆییمان ناوێت، نوێنەرانی كوردیش لەپەرلەمانی توركیا (72) كەس بوون، هیچ كام لەئەوان داوای سەربەخۆییان نەكرد، ئەوانەش داوای سەربەخۆییان دەكرد بەنەفام باسیان دەكردن، پەیماننامەكە لە (143) مادە پێكهاتبوو، بەڵام هیچ مادەیەكی تێدانەبوو باسی كورد بكات، ئەم پەیمانە لەبەرژەوەندی كورد نەبوو، بەم شێوەیە كورد هیچ دەستكەوتێكی لەم پەیماننامەیە دەست نەكەوت.
ستراتیجی بەریتانیا لەدوای جەنگی یەكەمی جیهانییەوە بەپلەی یەکەم، ئاڕاستەکراوی ئابڵووقەدانی هەڕەشەی بەلشەفیک بوو، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا، کارەکە وای پێویست دەکرد، یەکگرتوویی هەرێمی عێراق و ئێران و تورکیا بپارێزرێت و بەهێزبکرێت، تا وەك بەربەستێك لەنێوان خۆی و ڕووسیادا بمێننەوە، بەریتانیا لە سەرەتاوە هانی ناسیۆنالیزمی دەدا، وەک نەیارێکی پان ئیسلامیزم لە تورکیا، بەرهەڵستیی دروست کردنی دەوڵەتێکی کوردیی کرد، وەک هەوڵێک بۆ رازی کردنی تورکیای کەمالی، لە ماوەی دانوستانی ئاشتیی لۆزاندا. تا بەپێی بەرژەوەندی بەریتانیا مل بدات و داوای ویلایەتی موسڵ نەكاتەوە.
وەفدی ئینگلیز له‌و په‌یمانه‌دا ده‌ریان خست، ئینگلیز له‌به‌ڵێنه‌كانی پێشوویان به‌رامبه‌ر به‌كورد پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه‌، ئینگلیز به‌حسابه‌ كۆنه‌كاندا چووبوه‌وه‌ و بڕیاری ئه‌وه‌ی دابوو، كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ به‌شێوه‌ی ئاشتی و دیپلۆماسیه‌ت چاره‌سه‌ر بكا، له‌سه‌ر حسابی پێشێل كردنی مافه‌كانی كورد، بێگومان لە هاوكیشە سێ‌ لایەنیەكە كورد لاوازترینیان بوو، دوای ڕێكەوتنی ئەو دووانە لە لۆزان، ئاسایی بوو شكست ببێتە بەشی سێیەم، پاش ئەوە ئینگلیزەكان بۆ لێدانی جوڵانەوەی ڕەسەنی كوردایەتی قۆڵیان لێ‌ هەڵماڵی.
لە کۆنفراسی ئاشتی لۆزان (لۆرد کەرزۆن) وەک نوێنەری بەریتانیا و عیسمەت ئینونو وەک نوێنەری تورکیا ئامادەبوون، هەڵبەت رژێمی کەمالی خۆی پابەند نەکردبوو، بەبەندەکانی پەیماننامەی سیڤرەوە، داوای تەواوی ویلایەتی مووسڵی دەکرد، تا دەگاتە جەبەل حەمرین، لەکاتێکدا بەریتانیا داوای سنوورێکی دەکرد، بگونجێت لەگەڵ هێڵە سنوورییەکانی باکووری ویلایەتی مووسڵدا. ئینگلیزه‌كان له‌ماوه‌ی گفتوگۆی لۆزاندا موته‌سه‌ڕیفه‌كانی ویلایه‌تی موسڵیان ڕاسپارد، به‌ناوی دانیشتوانه‌وه‌ تیلیگرافی بێزاری ده‌رببڕن، به‌رامبه‌ر به‌تورك و داواكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵیان به‌ده‌ستدرێژی له‌كاروباری ئه‌و ناوچانه‌ دانابوو.
(لۆنگریك) ده‌رباره‌ی لۆزان ده‌ڵێ: عیسمه‌ت ئینۆنۆ و (لۆرد كیرزن) ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌ و توركه‌كان كه‌وتنه‌سه‌ر هه‌وای داواكردنی ویلایه‌تی موسڵ، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان به‌وه‌ قایل نه‌بوون، داوایان ده‌كرد ئه‌و كێشه‌یه‌ بخرێته‌به‌رده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عصبه‌اڵامم) بۆئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئیتر باسی ویلایه‌تی موسڵ له‌ گفتوگۆی لۆزاندا دوورخرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێك بوو بۆ عیراق، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك، بڕیاردرا له‌ مانگی كانوونی دووه‌می (1923)دا جارێكی تر كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام دوایی توركه‌كان ڕازی نه‌بوون، كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ بدرێته‌ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ڵان.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ كۆنگره‌ی لۆزان بۆ باسی پاشه‌ڕۆژی ویلایه‌تی موسڵ و كوردستان ته‌رخان كرابوو، كه‌چی كورد نوستووی دووروپه‌ڕێز و بێ ئاگا له‌و كۆبوونه‌وانه‌، نه‌خۆی ئه‌وه‌ی له‌باردابووه‌، له‌به‌ر ناكۆكی و كێشه‌ و ململانێی نێوخۆ، ده‌نگێكی یه‌كگرتوو به‌رزبكاته‌وه‌، ئه‌و هه‌موو ڕۆشنبیر و سیاسی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ئه‌فسه‌ره‌ كوردانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌سته‌مبوڵ و شاره‌كانی كوردستانی توركیا زۆریان شیرو تیریان له‌یه‌ك ده‌سوو، كه‌س به‌سه‌ركردایه‌تی كه‌س ڕازی نه‌بو‌و، ناڕێكی و دووبه‌ره‌كی و دواكه‌وتویی كورد له‌و قۆناغه‌ گرنگه‌ مێژووییه‌دا، هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانیوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لۆزاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌ و وا له‌به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكرێ حیسابێكیش بۆ كورد بكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دژی یه‌كتربوون و نوێنه‌ری تورك عیسمه‌ت ئینۆنۆ،‌ ده‌رفه‌تێكی له‌باری بۆ ڕه‌خسا بەناوی ئه‌و كوردانه‌ی له‌و ڕۆژانه‌دا له‌لایه‌ن كه‌مالیه‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرابوون، داوا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لۆزان كراوه‌،‌ كورد نایه‌وێ له‌ تورك جیاببێته‌وه‌.
بەكر سامی سەرۆك نوێنەری ئەنقەرە لەبابەت مەسەلەی كوردستانەوە دەیوت:” دەربارەی ئەم ولاتە (واتە كوردستان) لە پەیمانی سیڤردا باسی خودموختاریەت كراوە، بەلام ئێستا كوردەكان لە مەجلیسی گەورەی میللەتدا (توركیا بویوك میللەت مەجلسی) نوێنەرێكی زۆریان هەیە و لە وێنەیەكی فراواندا تەمسیل دەكرین، بەلام ئەم نوێنەرە كوردانە دەربارەی سەربەخۆیی كوردستان هیچ باسێكیان لە مەجلیسدا نەكردووە و مەیلێكی وایان نەنواندووە”. جگەلەمە بەكر سامی دەیوت:” لە قانونی ئەساسی توركدا، نەك هەر كورد، بەلكو نەتەوە بچوكەكانی دیكەش، كەوان لەژیر حوكمی توركدا موختاریەتێكی فراوانیان پێ بەخشراوە، لەبەر ئەمە باوەر ناكەم شتێ هەبی، ببێتە هۆی ئەوەی كوردەكان بخاتە لێكدانەوەوە لەلایەن دوا رۆژی خۆیانەوە”.
له‌ئه‌نجومه‌نی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی توركیادا نوێنه‌رانی كورد، به‌تیلیگراف وه‌ڵامی كۆنگره‌ی لۆزانیان دایه‌وه‌، كه‌ نایانه‌وێ له‌ توركیا جیاببنه‌وه‌، نوێنەره‌كانی لۆزان، بۆیان ده‌ركه‌وت كورد خۆیان نایانه‌وێ له‌ حكومه‌تی توركیا جیاببنه‌وه‌، توركیاش وای پیشاندا ئاماده‌یه‌ مافی كوردبدا، ئیتر باسی سه‌ربه‌خۆیی كورد خرایه‌ لاوه‌ و هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به‌باسی كورد و ناوی كورده‌وه‌ هه‌بووبێ له‌ناو به‌ڵگه‌كاندا هه‌موو پشت گوێ خرا.
ده‌رباره‌ی په‌یمانی لۆزان (‌ئیدمۆندس) ده‌ڵێت: كۆنگرە درێژەی كێشا، لەبەرئەوەی هیچ كامیان لەهەڵوێستی خۆیان دانەبەزین، كۆنفراس تەگەرەی تێكەوت و سەركەوتنی بەدەستنەهێنا، ئەنجام لە چواری فێبراوەری بڕیاریاندا كێشەی موسڵ لەبەرنامەی كاری وتوێژ دەرخەن و بیدەن بەو دوو دەوڵەتانە (بەریتانیا و توركیا) بۆ خۆیان لەسەری بدوێن، ئەگەر لەماوەی ساڵێكدا بەیەك نەگەیشتن، ئەمجارە كێشەكە بەكۆمەڵەی گەلان بسپێرن، بڕیاردرا هەردوولا لەو ماوەیەدا دۆخی تایبەت لەبەرچاوبگرن.
بەوەرگرتنی ئەو بڕیارە نەرێنیە، پەیمانە نەزۆكەكەی سیڤر و بەڵێنی دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕێگادان بەكوردی عیراق، بۆ یەكگرتنەوەیان لەگەڵ دەوڵەتێكی كوردی، كە دەبووایە هەندێك لەپارێزگاكانی ڕۆژهەڵاتی توركیدا پێك بێت، لەچاڵ نرا.
له‌ په‌یماننامەی لۆزان له‌ بڕگه‌ی (2) ماده‌ی (3)دا وتراوه‌: باسی چاره‌سه‌ركردنی سنووری عیراق و توركیا هێڵرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی (9) مانگدا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكرێ، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام، ئه‌وسا كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ ده‌درێ به‌كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عصبه‌ الامم). به‌ڵام له‌دوای ته‌واو بوونی ئه‌و ماوەیە نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك و توركیا ده‌ستبه‌رداری ویلایه‌تی موسڵ نه‌ده‌بوو، ئیتر ده‌وری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان هاته ‌پێشه‌وه‌.
(كەرزۆن) لە لۆزان دەسەڵاتی پێدرا بەتورکەکان رابگەیەنێت، حکومەتی بەریتانیا ئامادەیە بەندەکانی (62 بۆ 65) لە پەیماننامەی سیڤر لاببات، كە داوای کوردستانێکی سەربەخۆ دەکات، بەم پێیە (کەرزۆن) دەیویست بەهۆی ئەمە باوەڕ بەمستەفا کەمال پەیدا بکات، كەبەریتانیا بەنیازنیە تورکیا لەتوپەت بکات، لە رێگای دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردییەوە لە ئەنەدۆڵ و باکووری عێراقدا، لە بەرامبەر ئەم دەستبەردار بوونەدا، داوا لە تورکیا کرا بچێتە ناو کۆمەڵەی گەلانەوە، بۆ دابڕین و وازهێنانی رووسیای بەلشەفیک، لەبەر ئەم هۆکارانە چارەنووسی کورد لە لۆزاندا بەندبوو بەهەوڵ و تەقەلای ئەنگلۆ – رووسییەوە بۆ کاریگەری و دەسەڵاتیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
دواجار لەپەیماننامەی ئاشتی لە (لۆزان) لە (24)ی ئابی (1923) كێشەی لیوای موسڵ كۆتایی پێكهێنرا لەبەرژەوەندی عیراق، لەبەرامبەردا لە 10% لە قازانجی نەوتی لیوای موسڵ درابە توركیا، بەو بۆنەیەوە ماوەی ئینتداب لەعیراق درێژكرایەوە بۆ ماوەی 25 ساڵی تر، بەدرێژكردنەوەی ئەم پەیماننامەیە بەریتانیا ڕاستەوخۆ زاڵ بوو لەسەر شانشینی عیراق، لەگەڵ بوونی (ڕاوێژكارە) ئینگلیزەكان لەسەر هەموو وەزارەتەكان و تەنانەت لەسەر مەلیك خۆشی.
باسیل نیكییتین دەڵێت: هەرچەند پەیماننامەی لۆزان نادادپەروەرانەبوو بەرامبەر بەكوردەكان لەتوركیا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێگی گرنگی گێڕا، لەوەی پرسی موسڵی خستەسەر مێز و كۆمەڵەی نەتەوەكانی ناچاركرد، لێكۆڵینەوە لەناوچە كوردییەكان بكەن، (دووەم مەرجی مادەی سێیەمی پەیماننامەی لۆزان)، ئاماژە بەوە كراوە، ئەم ناوچەیە دەبێت بخرێتە ژێر چاودێری نەتەوە زۆر ناڕازیەكان بۆ ماوەی بیست و پێنج ساڵ، هەروەها پێویستی بەڕادەست كردنی كاروباری ئیداری و دادوەری و پەروەردەیی بۆ توخمە كوردییەكان دانا، لەگەڵ ئەوەی زمانی كوردی بەزمانێكی فەرمی لەناوچەكە دادەنرێت.
پەیماننامەی لۆزان كەلە (24)ی تەمموزی (1923) ئیمزاكرا، بووە هۆی لەدایك بوونی توركیای نوێ، ئیمزاكەرانی ئەم پەیماننامەیە، واتا: بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن، ڕۆمانیا، عەرەبستان و توركیا، چوارچێوەی یاسایی وڵاتی توركیایان داڕشت، هێشتا هەر وەك خۆی ماوەتەوە، بەتایبەت بەشی سێیەمی پەیماننامەكە (ماددەی 37 تا 44) باسی پاراستنی كەمینەكان دەكات و دەڵێت:
“نابێت هیچ چەشنە كەند و كۆسپێك لەلایەن نەتەوەی تورك لەسەر بەكارهێنانی ئازادی هەموو زمانەكانی دیكە، لەڕووی قسەكردن یان كەڵك وەرگرتن لەكاروباری ئایینی، بازرگانی، چاپی كتێب و بڵاوكردنەوەی چاپەمەنیدا دروست بكرێت، لەپاڵ زمانی فەرمی دەبێ ئاسانكاری پێویست بۆ نەتەوەكانی وڵاتی توركیا كەبەزمانی توركی قسەناكەن بكرێ، تالەدادگاكاندا بەشێوازی زارەكی، كەڵك لە زمانی خۆیان وەربگرن (ماددەی 39).
بەهەر حاڵ ئەم خاڵانە تەنیا كەمینە ئایینیە جولەكە و مسیحییەكان لەخۆدەگرن، لەو سەردەمەدا (75) نوێنەری كورد بەنوێنەرایەتی ئەنجومەنی نەتەوەی باڵای توركیا لەئەنقەرە هەڵبژێردران، پاشان لەساڵی (1924) قسەكردن و بڵاوكردنەوە بەزمانی كوردی قەدەغەكراو یاسای بنەڕەتی ئەم ساڵە، ئەفسانەی دەستكردی مستەفا كەمالی پەسند و پیرۆزكرد، كەدەیگوت: “توركیا تەنیا هی توركەكانە”.
بەریتانیا كەبڕیاریدابوو، دوای كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهان و سەركەوتنی هاوپەیمانان، قەوارەیەكی نوێ لە دەوڵەتی عوسمانی پێشوو پێكبێنێت، هەرسێ ویلایەتی بەغدا و بەسڕا و موسڵ بەیەكەوە كۆبكاتەوە و ناوی بنێت عێراق، توركەكان بۆ داواكردنەوەی موسڵ لەساڵی (1918)وە بەردەوام بوون هەتا كۆتایی پەیماننامەی لۆزان كاتێك توركیا بەفەرمی دانی بەوەدا ویلایەتی موسڵ بەشێكە لەعێراق، چیتر بەفەرمی داوای ئەو ناوچانەی سنووری هەرێمی دەوڵەتی نوێی عێراقی نەكردەوە.
كورد له‌ ژێر فه‌رمانره‌وایی حكومه‌ته‌ جیاوازه‌كاندا به‌جێهێلدرا- ئه‌تاتورك له‌ توركیا و ڕه‌زا شا له‌ وڵاتی فارس و فه‌یسه‌ڵ له‌ عێراق، هیچ یه‌ك له‌و حكومه‌تانه‌ش لێبورده‌یی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئۆتۆنۆمیی كوردیی، له‌ عیراق بۆ ملكەچ پێكردنی فیسەڵ و هاوكارەكانی، ماوه‌یه‌ك به‌ریتانییه‌كان یاریان له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ناوچه‌كوردییه‌كان كرد و ده‌شیانزانی كورده‌كان ئاره‌زوو ناكه‌ن، له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بدا بن، عیراق له‌ ساڵی (١٩٢٣) دا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت و ڕەچاوی هیچ مافێكی بۆ كورد نه‌كرد، له‌ توركیا ئه‌تاتورك و توركه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان جارێكی تر دووپاتیان كرده‌وه‌، كه‌ موسڵمانان هه‌مویان پێكه‌وه‌ن، زمانی فێركردن و حكومه‌ت توركی بوو، له‌ ساڵی (١٩٢٣)‌وه‌ زمانی كوردیی پشتگوێ خرا و دواتریش قه‌ده‌غه‌كرا.
مارگرێت ماكمیلان، دەڵێت: له‌ ساڵی (١٩٢٧)دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ بالیۆزی به‌ریتانیای دوپاتكرده‌وه،‌ كورده‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نوسی ( هیندییه‌ سووره‌كان) ده‌بنه‌وه‌ ” ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بگۆڕدرێن بۆ نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وا توركیا ده‌ریان ده‌كات وه‌ك چۆن پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كان و گریكه‌كان كردویه‌تی، ئیدی ئه‌و به‌ڵینانه‌ی له‌ پاریس و په‌یماننامه‌ی سیڤری یه‌كه‌مدا هه‌بوون، بوونه‌ به‌شێك له‌ بیره‌وه‌ریی و هیوای كورده‌كان.
لەهیچ شوێنێكی ئەو پەیماننامەی لۆزاندا نەهاتووە دوای سەدساڵ تورك دەتوانێت خەونە فراوانخوازیەكانی بەدی بێنێت، بەئەنجام نەگەیشتنی چارەنووسی نەتەوەیی كوردیش هەمووی پەیوەست بەسیاسەتی بێگانەوە نییە، بەڵكو بەشێكی گرنگی ئەو بابەتە پەیوەندی بەكورد خۆیەتی، وا دوای سەدساڵ لە پەیمانی لۆزان دەوڵەتی سەربەخۆی كورد دروست نەبووە، هێشتا كورد لەململانێ و كێشەی نێوخۆدان، هێشتا ئاستی هوشیاری نەتەوەیی كوردهێندە پێنەگەیشتووە، كێشە نێوخۆییەكان تێپەڕێنێ، هێشتا چارەنووسی كورد نادیارە.

رەسوڵ بۆسكێنی




پەیمانێکی دیکە بۆ مەرگی کورد. هاوشێوەی (لۆزان).. شاخەوان سەنگاوی

ئەگەر تەماشایەکی دۆخی سیاسی هەرچوار پارچەی کوردستان بکەیت، کە بێگومانم ئاوات بە سەروەختی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەکانی ( سایکس- بیکۆ و سیڤەر و لۆزان) دەخوازیت. کەواتە دەبێت بپرسین بۆ دەبێت تاکی کوردی لە سەدەیی بیست ویەک دا ئاوات بەڕۆژگارێک بخوازرێت جگە لە قسەی دیوەخان و ئاغا و کوێخاکان هیچ قسەیەکی دیکە نەبووە؟ کە ئەوانیش دنیابینیان بۆ پرۆسە حکومڕانی و سەربەخۆیان تەنها لە سنوری قەڵەم ڕەووی خۆیاندا بووە. کەواتە کورد لە پاش سەد ساڵ لە خۆ ڕۆشنبیرکردن و کرانەوە بە ڕووی دنیایەی دەرەوەی خۆیاندا، لە هەمان کاتیشدا بوون بەخاوەن ئەم هەموو زانکۆ و ناوەندی توێژینەوە و توێژەری سیاسی و پارتی سیاسی و کەسایەتی سەرکردە و سەربازی و سەرچاوەی ئابووری زۆر و زەوەندە، کەچی لە گەڵ ئەوەشدا نەیتوانیووە تەوقی بیرو و ڕوئیایی ئاغایەتی و کوێخایەتی خێڵ گەرایەتی بۆ پڕۆسەی سەربەخۆیی و حکومڕانی تێپەڕێنێت بەڵکو بەهەمان ئەو ئەقلیەتەوە کاردەکات لە نێو ڕیزەکانی ڕێکخراوەکەی، پارتەکەی، دەزگاکانی دەوڵەتداریدا.
کەواتە بۆیە ئەوە دەبینین لە پاش سەد ساڵ لە هەموو ڕووەکانەوە کورد لە ژمارەدا لە پێشکەوتندایە بەڵام لەڕووی ناوەڕۆکەوە لە پاشەکشێکی بەردەوام دایە بەتایبەتی تر ڕووە سیاسیەکەی هەرچەندە لە ئێستادا خاوەنی سەدا پارت و ڕێکخراوی سیاسین، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ناکۆکی و ناتەباییەکانمان لە ترۆپکی خۆ خۆری دایە، چونکە کورد بە درێژایی مێژوو خاوەنی ژمارەیەکی زۆر سەرکردە بووە کە دەتوانین سەدان ناو بەدوایی یەکدا ڕێز بکەین، بەڵام هیچ یەک لەمانە نە لە ڕابردوو نە لە ئێستادا نەیان توانیوە چوار چێوەی بیرو و ڕوئیایی ئاغای خێڵ گەرایەتی و سەرکردایەتی تێپەڕێنن و وەکو ڕابەر شان بەشانی نەتەوەی کورد هەنگاو بنێن بۆ بنیاتنانی کیانێکی سەربەخۆی کوردی.
کەواتە ٢٤ تەموزی ٢٠٢٣ ساڵ ڕۆژی ئیمزا کردنی پەیمانامەی (لۆزان)ە کە لە شاری لۆزانی سویسرا پەیمانێکی تر لە نێوان دەوڵەتانی وەکو ( بەریتانیا و فەرەنسا و ژاپۆن و یۆنان و ڕۆمانیا و سڕبیا و سلۆنیا و تورکیا) ئیمزا کرا بۆ ناسینی دەوڵەتی نوێی تورکیا لە هەمان کاتیشدا پێداچوونەوەیەک بوو بە هەڵ وەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەردا، کە پەیماننامەی سیڤەر لە ١٠ ئابی ١٩٢٠ لە نێوان دەوڵەتانی (بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و ژاپۆن و ئەرمەنستان و بەلجیکا و یۆنان و پۆڵندا و پورتوگال و ڕۆمانیا و سڕبیا و سلۆانیا چیکۆسلۆڤاکیا و تورکیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا- وەک چاودێر ) مۆر کرا کە ( شەریف پاشا) وەکو نوێنەری کورد ڕێگایی پێدرا بەشداری ئەم پەیماننامەیە بکات، ئەم پەیماننامەیە وەکو چارەسەر بۆ کێشەی ووڵاتانی ژێر هەیمەنەی خەلافەتی عوسمانی کە دۆڕای دوای جەنگ بوو کە لە لایەن بەرەی هاوپەیمانانە داگیریان کردبوو بەسترا، چونکە لە پەیماننامەی سیڤەردا نەک تەنها مافی کورد بەڵکو مافی کەمە نەتەوایەتیەکانی دیکەشی دەستەبەر کردبوو، وە بۆ کوردیش مادەکانی (٦٢-٦٣-٦٤) سەرجەم مافەکانی کوردی تێدا جێگیرکرابوو تا ڕادەی سەربەخۆیش لە کۆی (٤٢٢) مادەکەی پەیماننامەی سیڤەر، چونکە پەیماننامەی سیڤەر یەکێک بوو لەو پەیماننامانەی کە بەزۆر لە سەروەختی خۆیدا بەنوێنەرانی تورکیا واژۆ کرابوو ئەویش بەرئەنجامی دۆڕانی بوو لە جەنگدا هەربۆیە دەبینین ڕابەرانی کەمالیستەکان هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆشمان هێندە بیر لە دۆڕانی لایەنی جێۆسیاسیەکەی دەکەنەوە نیو هێندە بیر لە دۆڕانی جێۆسەربازیەکەی ناکەنەوە. بۆیە دەبینین تورکەکان وەکو کوردەکان کە بڕاوەی دوای جەنگ بوون و سیڤەر لە بەرژەوەندیان بوو دەستیان نەخستە ژێر سەریان وچانیان نەدا تاڕۆژگارێک تورکیایان کردەوە بە تورکیا بە سەرکردایەتی کەمال ئەتاتورک، بەسیاسەتی کەمالیستانەی دەوڵەت تورکیا توانیان دەوڵەتانی ئەندام لە پەیماننامەی سیڤەریان ناچار بکەن کە دووبارە پەیماننامەیەکی دیکە واژۆ بکەنەوە لە ژێر ناوی پەیماننامەی (لۆزان) بە نوێنەرایەتی ( عیصمەت ئینونو)ی سەرۆک وەزیرانی تورکیا وەکو نوێنەری تورکیا (لۆرد کرزن) سیاسەتمەداری ئینگلیز وەکو نوێنەری بەریتانیا لە سەر بابەتی ویلایەتی موصل کەوتنە گفتوگۆیەکی درێژخایەن کە سەر ئەنجام پەیماننامەی (لۆزان) لە ٢٤تەموزی ١٩٢٣ ئیمزا کرا کە لەم پەیماننامەیدا بەوشەیەکیش باسی مافەکانی کوردی تێدا نەبوو لە هەمان کاتیشدا دەسڵات دەدات بە دەوڵەتی تورکیا دوای سەد ساڵ ئەو زەویانە وەربگرێتەوە کە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیدا بوو، وەکو ویلایەتی موصل کە هەرێمی کوردستانی ئێستا لەو چوارچێوەدایە.

                                                                           

Shaxewan.saed@gmail.com
شاخەوان سەنگاوی




هێشتا ژیان هەناسە دەدات.. سۆران ساڵح

کەوتوومەتە چاڵێکەوە
بیرکردنەوەم لێ ون بووه
بەرەو ڕێگایەک دەڕۆم
ڕێگایەکی نادیار
ئاراستەکان وەک ئەوەی
ئاراستە کرابن
هێزی قاچەکانم ڕادەکێشن
زەوی وەک من دەنگی نووساوە
بەرگەی ئازاری قاچەکانی ناگرێ

کۆڵانێک بووم بەسەر پشتی شارەوە

گەڕەکان کەڕۆژانێک وەک پشیلەیەکی لێزان
شارەزای هەموو کوچە و
قوژبنێکی بووم،نامناسنەوە
دیوارەکان گەورە بوونە و
ئاشنا بوونە بە بەرزبوون
دەرگاکان بەفێڵی کۆنە بوون
ناسنامەی جوانیان لێسەندرایتەوە
منداڵێک دەگری
منداڵێکی تریش دەگری
هەموویان دەگرین
بۆ ئەوە نا کەیاری ناکەن
بۆ ئەوە دەگرین
یەکێک پێی وتوون
ڕۆژێک ئێوەش گەورە دەبن!

لەگەڵ زەوی
ساردییەك کەوتۆتە نێوانمان
ئێوە پێی بڵێن:درز
لەپاڵ دیوارێکی بەرزدا
بیر لە کەوتنی خۆم دەکەمەوە
دەستێك بەو وشانەوە دەگرم
کە توانای هەڵگرتنی بەڵێنی قوڕسیان هەیە

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شپرزە دەبم
وەک شپرزە بوونی
مێروولەیەك بە دوای دنکە گەنمێکدا
هێزی کۆبوونەوەم نییە
ماڵەکەم کە ژوورێکی بچووکە
توانای گلدانەوەی ئەو هەموو
ئازارەی نییە
هەوا نامۆیە بە سیەکانمەوە
دەستم
لە تاو دەستێك،بێناز کەوتووە
ئاوێنەکان دیوێکی تری گۆرانین
ئاوێنەکان هەستیان هەیە
دڵیان نایەت
بیرەوەرییەکان بشێوێنن

ئارەزووی ئەو ڕێگایانە ناکەم
کەپێیەکان ون دەکەن
ڕقم لەو ڕووناکیانەیە
کەفریو دەرن و
تاریکیمان لەلا ناشرین دەکەن
مرۆڤ دەبێت
ڕێگای جیاوازی هەبێت
ڕێگایەک پڕبێت لە چیڕۆکی جوان
لە ڕۆیشتنی جوان
تۆزێکیش لە گەڕانەوەی جوان!

من لە ڕۆژهەڵات دەژیم
دڵم بە هەر شتێک خۆشبێت
ون دەبێت
لەگەڵ ئەمەشدا
بەیانیان کە لەخەو هەڵدەستم
دەبینم کەدایکم سفرەکە ئاماده دەکات
دەزانم کەژیان
هێشتا هەناسە دەدات.

سۆران ساڵح




شیعر/ ئێوارانە -٤٣.. سەردار جاف

کوا ئێواران
لە زمانی هەناسەی من تێدەگەی
تووڕە بوونت دەريايەکەو
لێی قورتار نابم
کە سەراولێژ ئۆغر بوونمە
ئەو دەمانەيش
دەخولێمەوە کە تەنهایی و وڕ و کاسی دەمگرێت و
هەر پاشگەزی بڕيار نابم
ئەم ئێوارە
لە کۆڵانە تەنگەکەی ئيشقا
گێژەڵوکێ
لە سەربانەکەی ماڵە باوانەوە
بۆ پێ دەشتە سەرابييەکە بەڕێوەيە
بن هەر دارێ
مۆرانە ساباتی خۆی لێخستووە و
هێدی هێدی
جەستەم دەخوا
بۆ نەمانم نيگای بەلای تەرزە و کڕێوەيە
ئەم ئێوارە لە جەژنە شەختەيەکدا
سەوزە داراکان بە لادا دەهاتن
گوڵەکان دەپوکانەوە
تارماييەکان دێوەزمەی بڕينەوەی هەناسەی من و تۆ بوون
بە سەر باڵی رچين دەچوون
پەنجەی پەنهان
لە ئاسمانی تەنهاييدا
بە سەر رۆحم لەرانەوە
گڵۆپ کزکز ….جراکان فوو لێکراون
دەنگە سرتە و چرپەکانيش
کپ کپ رووە و ئاوابوون چوون
يادەکانمان
بوونە کۆلارەی مناڵان
ئاسمانی گەڕەک
شەکەتی و مەرگ و فەنابوون
چما ئەم تانهاييە ئۆغر دەکا
زريان و تۆفان روو دەدا
چاو لە توانەوەی خۆم و باڵابوونی شەهلا دەکەم
بە نێو سەيوانەکانی پێچاوپێچی خۆر
رۆژانێ شەبەنگيم
دەبێتە پەشمەک و بە دەست مناڵانی چەتوونەوە
پيس و لێخن و بۆر
چ جەژنێکە
هێندە ساردە لە قوربانی من دەچێ
ئيدی ژوان دەتوێتەوە و
بەرەو نەمانی ژن دەچێ
پێ دەچێ ئەسکيمۆ بم و نەمزانی بێ
دەبێ شەوارەی شەوسڕی
زنەي زەنوێرستانی بێ
من هەر دەبێ وێڵی وێڵ بم
تەنهایی دوا کاروانمە و
جێ مەنزڵ و فرياد رەسم
ئەوە نييە ئازيزەکەم
خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

٤ / ٧ / ٢٠٢٣




ولیەم هەیوود(١٨٦٩ – ١٩٢٨) ئەو ڕابەرە کرێکارەی خەوی لە چاو ئەمریکا تۆران.. ئامادەکردن و وەرگێرانی : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

کەسایەتی ولیەم هەیوود
ولیەم دادلی هەیوود ناسراو بە ( بیگ بیڵ)؛ ڕابەرێکی بزووتنەوەی کرێکاری ئەمریکا و دامەزرێنەری یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا(١) لە چواری مانگی شوباتی ساڵی ١٨٦٩ لە شاری سەڵت لەیک لە ویلایەتی یوتا لەدایک بووە. ولیەم لە دوو دەیەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا بەشداری چەندین نەبەردی کۆمەڵایەتی چینایەتی کرێکارانی کردووە دژ بە سەرمایەداران، وەک نەبەردی کرێکارانی کۆلۆڕادۆ و مانگرتنی کرێکارانی ڕستن و چنینی لۆرانس و مەساچوستس و نیوجێرسی.
ولیەم داکۆکیکارێکی سەرسەختی ڕێکخستنی کرێکاران بوو لە یەکێتیی و سەندیکاکانیان. ئەمەش فەلسەفەی ململانێی چینایەتی کرێکارانە تا کرێکارانی ڕشتە جیاوازەکان لە ڕێکخراوی خۆیاندا ڕێکخراو بن. ولیەم باوەڕی وابوو کە کرێکارانی هەموو نەتەوە جیاوازەکان دەبێ یەکگرتوو بن. چونکە یەکگرتوویی کرێکاران بەمانای بەهێزبوونیان دێ لەبەرامبەر سەرمایەداران. هەروەها ولیەم ئەوەندەی باوەڕی بە کردەی ڕاستەوخۆ هەبوو ئەوەندە باوەڕی بە کردەی سیاسی نەبوو. ولیەم سازشکار نەبوو لە خەبات بۆیە هەمیشە بەوە تاوانبار دەکرا کە لایەنگری توندوتیژییە. دیارە توندوتیژی بەمانا چینایەتییەکەی. بۆیە سەرمایەداران هەوڵیاندا لە ساڵی ١٩٠٧ بە کوشتنی فرانک ستونینبێرگ تاوانباری بکەن، بەڵام لەو پلانە چەپەڵەیان سەرکەوتوو نابن. ساڵی ١٩١٨ ، بەبیانووی چالاکی دژی بە جەنگی جیهانی یەکەم، حکومەتی ئەوسای ئەمریکا سەد و یەک ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانی دەستگیر کرد و ولیەم یەکێک بوو لەوان. ولیەم بیست ساڵ زیندانی بۆ دەبڕنەوە. بەڵام ساڵی ١٩٢١ لەکاتی پیاچوونەوەی بڕیارەکەی ولیەم دەرفەتی بۆ هەڵدەکەوێت و هەڵدێت بەرەو وڵاتی یەکێتیی سۆڤییەت.

ژیانی ولیەم هەیوود لە یەکێتیی سۆڤییەت
لەیەکێتیی سۆڤییەتی حکومەتی بەلشەفییەکان، هەیوود بووە ڕاوێژکاری کار لە حکومەتی بەلشەفیکی لینین و تا ساڵی ١٩٢٣ لەو پۆستەدا مایەوە. هەروەها هەیوود بەشداری لە دامەزراندنی کۆلۆنی پیشەسازیی سەربەخۆی کوزباسدا کرد(٢). میوانە هەمەچەشنەکانی هەیوود بۆ شوقە بچووکەکەی لە مۆسکۆ هەستییان بە تەنیایی و خەمۆکی ولیەم و ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا دەکرد. لە ساڵی ١٩٢٦ هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی ڕووسی پێکهێنا، هەرچەندە ولیەم و هاوژینەکەی دەبوو بە زمانی ئاماژە قسە لەگەڵ یەکتردا بکەن، چونکە هیچ کامیان زمانی ئەوی دیکەی نەدەزانی. ئەم دۆخی غوربەتە زۆر درێژەی نەکێشا و بەداخەوە ئەم ڕابەرە مارکسیستەی چینی کرێکار لە ١٨ی ئایاری ١٩٢٨، لە نەخۆشخانەیەکی مۆسکۆ بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدا. پاش مردنی تەرمەکەی سووتێنرا و نیوەی خۆڵەمێشەکەی لە نەکرۆپۆلیسی دیواری کرێملین نێژرا؛ دەبەیەک کە نیوەکەی تری خۆڵەمێشەکەی تێدابوو ڕەوانەی شیکاگۆ کرایەوە و لە نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدانی هایمارکێت نێژرا.

ولیەم و یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی

لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٠٤ ژمارەیەک لە ڕابەرانی کرێکاری ڕادیکاڵ و بەرجەستەی ئەمریکا لە شیکاگۆ کۆبوونەوە بۆ نەخشەداڕشتن لەپێناو پێکهێنانی یەکێتییەکی کرێکاریی شۆڕشگێڕی نوێ. بۆ ئەو مەبەستە بەیاننامەیەک نووسرا و ڕەوانەی سەرتاسەری وڵات کرا. ئەو ڕابەرە کڕێکاریی و سەندیکاییانەی کە لەگەڵ مانیفێستەکەدا هاوڕا بوون، بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی دامەزراندنی یەکێتییەکی نوێ کە دواتر بە یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهان ناونرا.

کاتژمێر ١٠ی بەیانی؛ ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٠٥، هەیوود قسەی بۆ ئەو خەڵکە کرد کە لە هۆڵی براند لە شیکاگۆ کۆببوونەوە. ئامادەبووانی کۆنگرەکە بریتیبوون لە دوو سەد نوێنەری ڕێکخراوە کرێکارەکانی سەرتاسەری ئەمریکا، کە نوێنەرایەتی سۆسیالیستەکان، ئەنارکیستەکان، کرێکارانی کانەکان، سەندیکاییەکانی پیشەسازی و کرێکارانی یاخیبوویان دەکرد. هەیوود یەکەم کۆنفرانسی بەم وتانەی خوارەوە دەستیپێکرد.
(هاوڕێیان، ئەمە کۆنگرەی کیشوەریی چینی کرێکاری ئەمریکایە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی کرێکارانی ئەمریکا یەکگرتوو و یەکپارچە بکەین لە بزووتنەوەیەکی چینیایەتی مەزن بە مەبەستی ڕزگارکردنی خۆی لە کۆیلایەتی سیستەمی سەرمایەداری. خواست و ئامانجەکانی ئەم یەکێتییە دەبێت ئەوە بێت کە چینی کرێکار دەسەڵاتی ئابووری، هۆکارکانی خۆشگوزەرانی ژیان، ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێت، دوور لە چاودێری کارفەرما و سەرمایەداران.)
جگە لە ولیەم هەیوود؛ قسەکەرانی تری ئەم کۆنگرەیە لەم کەسایەتییە شۆڕشگێرانە پێکهاتبوون وەک یوجین دێبس ڕابەری حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا و مەری هاریس دایکە جۆنس ڕێکخەری گشتی یەکێتیی کرێکارانی کانەخەڵووزەکانی ئەمریکا و لوسی پارسنس ڕێکخەرێکی گەورەی کرێکاران بوو. دوابەدوای پێکهاتنی یەکێتییەکە، ئەم ڕێکخراوە سەرسەختانە بەشداری تێکۆشان و خەباتی چینی کرێکاری ئەمریکای کرد. ولیەم هەیوود لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩١٨ بوو بە سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوە کرێکارییە شۆڕشگێڕە.

دادگایی و تاوان هەڵبەستن
لە ٣٠ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٠٥ فرانک ستێننبێرگ حاکمی گشتی ویلایەتی ئایداهۆ لەلایەن هاری ئۆرچاردەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەکوژرێت. فرانک لەڕووبەڕووبوونەوەی کرێکارانی مانگرتوو زۆر وەحشیگەریانە جووڵابۆوە. هاریش پاسەوانی چارڵس مۆیەر بوو کە سەرۆکی ڕێکخراوی کرێکارانی کانەکان بوو. هاری لە زیندان کەوتە ژێر کاریگەری سەرمایەداران و بە تەماحی پارە و ئازادکردن ئیفادەکەیان پێ گۆڕی و هاری کرداری کوشتنەکەی خستە ئەستۆی چوار لە رابەرانی کرێکارییەوە، واتە بە فەرمانی ئەوان ئەو کارەی کردووە. ئەوە بوو یەکێکیان هەڵات و سێ ڕابەرەی تر لە ١٧ ی شوباتی ساڵی ١٩٠٦ لە شاری دێنڤار پایتەختی ویلایەتی کۆلۆڕادۆ دەستگیر کران. لەکاتێکدا ئەو ڕابەرانە لە کاتی تاوانەکەدا هەر لەوێش نەبوون. ئیتر پەڕاوی دادگایییان بۆ ئامادەکردن. هەیوود ئەوکاتەی لەزیندانیش بوو وەک کاندیدی حیزبی سۆشیالیستی کۆلۆرادۆ خۆی کاندیدا کرد و ١٦٠٠٠ دەنگی بەدەستهێنا. دادگاییەکە لە ٩ ی ئایاری ١٩٠٧ دەستی پێکرد. لە دادگاییەکەدا هاری دانی بەوەدا نا کە ئەو بەر لە ناسینی هەیوود و مۆیەر پارەی وەرگرتووە. سەرمایەداری لەم پلان و نەخشەیەیدا دژ بە ڕابەرانی کرێکاری سەرکەوتوو نەبوو.

هەیوود و حیزبی سیاسی
بۆ چەندین ساڵ؛ ولیەم هەیوود ئەندامێکی چالاکی حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا بوو، لەتێڕوانینە سیاسییەکانیدا مارکسیست بوو. هەروەها هەیوود لە ساڵی ١٩١٠، نوێنەری حیزبەکەی بوو بۆ ئەنتەرناسیونالی دووەم. ساڵی ١٩١٢ بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە. هەیوود بەردەوام تاکتیکی خەباتی ڕادیکاڵانە و تووند بووە. بۆیە هەمیشە پشتی بە مانگرتن و ئاکسیۆن بەستووە نەک تاکتیکی سیاسی. دوای ،مشتومڕێکی سیاسییانە دەربارەی ئەو تاکتیکانەی هەیوود، ئەوەبوو هەیوود لە شوباتی ساڵی ١٩١٣ ڕیزەکانی حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکای جێهێشت و وەک یەک ڕابەری بەرجەستەی کرێکاریی خۆی بۆ یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی تەرخان کرد. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەمە بەو مانایە نایەت کە ولیەم هیچ بایەخی بە تیۆر و فێربوون نەداوە، بەڵکو خودی خۆی چەندین نامیلکە و وتاری گرنگی نووسیوە کە ئێستا بوونەتە بەشێک لە مێژووی خەباتی چینایەتی کرێکارانی ئەمریکای باکوور(٣)

دوا قسە
ولیەم هەیوودی سەرڕاست و جیددی و بەوەفا و مارکسیست؛ شانبەشانی بزووتنەوەی چینی کرێکاری ئەمریکا لەتێکۆشاندا بوو. چینی کرێکاری ئەمریکا ڕێزێکی زۆریان بۆ هەیوود هەبوو. ئەویش هەموو ژیانی بۆ ئەو چینە تەرخان کرد. وتەکانی، قسەکانی، نووسین و کتێبەکانی گەواهی دەدەن لەسەر جیددی بوون و سەرسەخت بوونی ئەم ڕابەرە مەزنەی خەباتی چینایەتی لەبەدیهاتنی خواست و ئاواتەکانی کرێکاران. تا چینی کرێکاری ئەمریکا مابێت ئەو قسەیەی هەیوودی لەیاد ناچێت کە دەیوت (دڵڕەقی سەرمایەداری بەجۆرێکە ئەوەی بەزەیی بێت، تێیدا نییە). ولیەم ٥٩ ساڵ ژیا، بەڵام سەربەرزانە ژیا لەپێناو ملیۆنان ئینسان کە چیتر برسی و چەوساوە نەبن. ئەو شەو و ڕۆژی پێکەوە گرێ دەدا تا ئاواتە چینایەتییەکانی کرێکاران کە لە مانیفێستی کۆمۆنیستدا ئاماژەی پێدراوە، بێتە دی. هەر ئەو تێکۆشانەی هەیوود بوو کە بۆ ماوەی سێ دەیە خەوی لەچاوی سەرمایەدارانی ئەمریکا تۆران.(٤)

تێبینییەکان :
(١)حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٠١ لە ئەمریکا لە ئەنجامی لێکنزیکبوونەوەی حیزبی سۆشیال دیموکراتی ئەمریکا و حیزبی کاری ئەمریکا هاتە دامەزراندن. لە دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم ئەم حیزبە پشتیوانییەکی زۆری لەلایەن ڕێکخراوە کرێکارییەکان و سۆشیالیستەکان و جووتیارە پۆپۆلیستەکان و پەناهەندەکانەوە بەدەستهێنا. یوجین ڤی دێبس دوو جار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا زیاتر لە ٩٠٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە لە هەمان کاتدا حیزبی سۆشیالیست دوو نوێنەری ئەمریکای (ڤیکتۆر ئێڵ بێرگەر و مێیەر لەندەن) و دەیان یاسادانەر و زیاتر لە ١٠٠ سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی هەڵبژارد. دژایەتی تووندی ئەو پارتە لەگەڵ تێوەگلانی ئەمریکا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، هەرچەندە لەلایەن زۆر کەسەوە پێشوازی لێکرا، بەڵام بووە هۆی لادانی دیار و سەرکوتکردنی فەرمی ئەو حیزبە. حیزبی سۆشیالیست زیاتر بەهۆی شەڕێکی کوتلەیی لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە یەکێتیی سۆڤییەت لە ساڵی ١٩١٧ و دامەزراندنی ئینتەرناسیوناڵی کۆمۆنیست لە ساڵی ١٩١٩دا لەت و پەت بوو- زۆرێک لە ئەندامان پارتەکەیان بەجێهێشت و چوونە نێو حیزبی کۆمۆنیستی ئەمریکا.
(٢)لەسەرەتای دەسەڵاتی سۆڤییەتەکان، حکومەتی بەلشەفیکەکان بە پێویستی زانی کە سوود لە سەرمایە و زانیاری و ئەزموونی بیانی لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئیمتیازەوە، وەربگرێت، ئەم بڕیارەش لە یەکەمین کۆنگرەی سەرتاسەری ڕووسیای سۆڤیەتدا کە لە کانوونی دووەمی ١٩١٧دا بەڕێوەچوو، بڕیاری لەسەر درابوو.
(٣)بۆ نموونە : سۆشیالیزمی پیشەسازی لەگەڵ فرانک بۆهن شیکاگۆ ١٩١١، مانگرتنی گشتی ١٩١١، وتاری هەیوود دەربارەی کەیسی ئیتۆر و جیانۆڤیتی ١٩١٢، بیل هەیوود مانگرتنی پیتەرسنی ساڵی ١٩١٣ی لەیادە. ١٩١٣، مێژووی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی دڵۆپ دڵۆپ بە خوێن نووسراوە. ١٩١٩، هەڵکوتانەسەر بەبەردەوامی ١٩١٩، ژیاننامەی بیڵ هەیوود ١٩١٩.
(٤)هەندێک ناو لەم نووسینەدا هاتوون کە خوێنەر دەتوانێت گوگڵیان بکات و زانیاری پێویستیان لەبارەوە بەدەست بهێنێت.

سەرچاوە : بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە سوود لەم سەرچاوانە وەرگێراوە.
1- https://www.oregonencyclopedia.org/articles/industrial_workers_of_the_world_iww
2- https://www.forewordreviews.com/reviews/frank-little-and-the-iww/
3- https://libcom.org/article/iww-canada-g-jewell

ولیەم هەیوود(١٨٦٩ – ١٩٢٨)
ئەو ڕابەرە کرێکارەی خەوی لە چاو ئەمریکا تۆران

ئامادەکردن و وەرگێرانی : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

کەسایەتی ولیەم هەیوود
ولیەم دادلی هەیوود ناسراو بە ( بیگ بیڵ)؛ ڕابەرێکی بزووتنەوەی کرێکاری ئەمریکا و دامەزرێنەری یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا(١) لە چواری مانگی شوباتی ساڵی ١٨٦٩ لە شاری سەڵت لەیک لە ویلایەتی یوتا لەدایک بووە. ولیەم لە دوو دەیەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا بەشداری چەندین نەبەردی کۆمەڵایەتی چینایەتی کرێکارانی کردووە دژ بە سەرمایەداران، وەک نەبەردی کرێکارانی کۆلۆڕادۆ و مانگرتنی کرێکارانی ڕستن و چنینی لۆرانس و مەساچوستس و نیوجێرسی.
ولیەم داکۆکیکارێکی سەرسەختی ڕێکخستنی کرێکاران بوو لە یەکێتیی و سەندیکاکانیان. ئەمەش فەلسەفەی ململانێی چینایەتی کرێکارانە تا کرێکارانی ڕشتە جیاوازەکان لە ڕێکخراوی خۆیاندا ڕێکخراو بن. ولیەم باوەڕی وابوو کە کرێکارانی هەموو نەتەوە جیاوازەکان دەبێ یەکگرتوو بن. چونکە یەکگرتوویی کرێکاران بەمانای بەهێزبوونیان دێ لەبەرامبەر سەرمایەداران. هەروەها ولیەم ئەوەندەی باوەڕی بە کردەی ڕاستەوخۆ هەبوو ئەوەندە باوەڕی بە کردەی سیاسی نەبوو. ولیەم سازشکار نەبوو لە خەبات بۆیە هەمیشە بەوە تاوانبار دەکرا کە لایەنگری توندوتیژییە. دیارە توندوتیژی بەمانا چینایەتییەکەی. بۆیە سەرمایەداران هەوڵیاندا لە ساڵی ١٩٠٧ بە کوشتنی فرانک ستونینبێرگ تاوانباری بکەن، بەڵام لەو پلانە چەپەڵەیان سەرکەوتوو نابن. ساڵی ١٩١٨ ، بەبیانووی چالاکی دژی بە جەنگی جیهانی یەکەم، حکومەتی ئەوسای ئەمریکا سەد و یەک ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانی دەستگیر کرد و ولیەم یەکێک بوو لەوان. ولیەم بیست ساڵ زیندانی بۆ دەبڕنەوە. بەڵام ساڵی ١٩٢١ لەکاتی پیاچوونەوەی بڕیارەکەی ولیەم دەرفەتی بۆ هەڵدەکەوێت و هەڵدێت بەرەو وڵاتی یەکێتیی سۆڤییەت.

ژیانی ولیەم هەیوود لە یەکێتیی سۆڤییەت
لەیەکێتیی سۆڤییەتی حکومەتی بەلشەفییەکان، هەیوود بووە ڕاوێژکاری کار لە حکومەتی بەلشەفیکی لینین و تا ساڵی ١٩٢٣ لەو پۆستەدا مایەوە. هەروەها هەیوود بەشداری لە دامەزراندنی کۆلۆنی پیشەسازیی سەربەخۆی کوزباسدا کرد(٢). میوانە هەمەچەشنەکانی هەیوود بۆ شوقە بچووکەکەی لە مۆسکۆ هەستییان بە تەنیایی و خەمۆکی ولیەم و ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا دەکرد. لە ساڵی ١٩٢٦ هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی ڕووسی پێکهێنا، هەرچەندە ولیەم و هاوژینەکەی دەبوو بە زمانی ئاماژە قسە لەگەڵ یەکتردا بکەن، چونکە هیچ کامیان زمانی ئەوی دیکەی نەدەزانی. ئەم دۆخی غوربەتە زۆر درێژەی نەکێشا و بەداخەوە ئەم ڕابەرە مارکسیستەی چینی کرێکار لە ١٨ی ئایاری ١٩٢٨، لە نەخۆشخانەیەکی مۆسکۆ بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدا. پاش مردنی تەرمەکەی سووتێنرا و نیوەی خۆڵەمێشەکەی لە نەکرۆپۆلیسی دیواری کرێملین نێژرا؛ دەبەیەک کە نیوەکەی تری خۆڵەمێشەکەی تێدابوو ڕەوانەی شیکاگۆ کرایەوە و لە نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدانی هایمارکێت نێژرا.

ولیەم و یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی

لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٠٤ ژمارەیەک لە ڕابەرانی کرێکاری ڕادیکاڵ و بەرجەستەی ئەمریکا لە شیکاگۆ کۆبوونەوە بۆ نەخشەداڕشتن لەپێناو پێکهێنانی یەکێتییەکی کرێکاریی شۆڕشگێڕی نوێ. بۆ ئەو مەبەستە بەیاننامەیەک نووسرا و ڕەوانەی سەرتاسەری وڵات کرا. ئەو ڕابەرە کڕێکاریی و سەندیکاییانەی کە لەگەڵ مانیفێستەکەدا هاوڕا بوون، بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی دامەزراندنی یەکێتییەکی نوێ کە دواتر بە یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهان ناونرا.

کاتژمێر ١٠ی بەیانی؛ ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٠٥، هەیوود قسەی بۆ ئەو خەڵکە کرد کە لە هۆڵی براند لە شیکاگۆ کۆببوونەوە. ئامادەبووانی کۆنگرەکە بریتیبوون لە دوو سەد نوێنەری ڕێکخراوە کرێکارەکانی سەرتاسەری ئەمریکا، کە نوێنەرایەتی سۆسیالیستەکان، ئەنارکیستەکان، کرێکارانی کانەکان، سەندیکاییەکانی پیشەسازی و کرێکارانی یاخیبوویان دەکرد. هەیوود یەکەم کۆنفرانسی بەم وتانەی خوارەوە دەستیپێکرد.
(هاوڕێیان، ئەمە کۆنگرەی کیشوەریی چینی کرێکاری ئەمریکایە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی کرێکارانی ئەمریکا یەکگرتوو و یەکپارچە بکەین لە بزووتنەوەیەکی چینیایەتی مەزن بە مەبەستی ڕزگارکردنی خۆی لە کۆیلایەتی سیستەمی سەرمایەداری. خواست و ئامانجەکانی ئەم یەکێتییە دەبێت ئەوە بێت کە چینی کرێکار دەسەڵاتی ئابووری، هۆکارکانی خۆشگوزەرانی ژیان، ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێت، دوور لە چاودێری کارفەرما و سەرمایەداران.)
جگە لە ولیەم هەیوود؛ قسەکەرانی تری ئەم کۆنگرەیە لەم کەسایەتییە شۆڕشگێرانە پێکهاتبوون وەک یوجین دێبس ڕابەری حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا و مەری هاریس دایکە جۆنس ڕێکخەری گشتی یەکێتیی کرێکارانی کانەخەڵووزەکانی ئەمریکا و لوسی پارسنس ڕێکخەرێکی گەورەی کرێکاران بوو. دوابەدوای پێکهاتنی یەکێتییەکە، ئەم ڕێکخراوە سەرسەختانە بەشداری تێکۆشان و خەباتی چینی کرێکاری ئەمریکای کرد. ولیەم هەیوود لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩١٨ بوو بە سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوە کرێکارییە شۆڕشگێڕە.

دادگایی و تاوان هەڵبەستن
لە ٣٠ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٠٥ فرانک ستێننبێرگ حاکمی گشتی ویلایەتی ئایداهۆ لەلایەن هاری ئۆرچاردەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەکوژرێت. فرانک لەڕووبەڕووبوونەوەی کرێکارانی مانگرتوو زۆر وەحشیگەریانە جووڵابۆوە. هاریش پاسەوانی چارڵس مۆیەر بوو کە سەرۆکی ڕێکخراوی کرێکارانی کانەکان بوو. هاری لە زیندان کەوتە ژێر کاریگەری سەرمایەداران و بە تەماحی پارە و ئازادکردن ئیفادەکەیان پێ گۆڕی و هاری کرداری کوشتنەکەی خستە ئەستۆی چوار لە رابەرانی کرێکارییەوە، واتە بە فەرمانی ئەوان ئەو کارەی کردووە. ئەوە بوو یەکێکیان هەڵات و سێ ڕابەرەی تر لە ١٧ ی شوباتی ساڵی ١٩٠٦ لە شاری دێنڤار پایتەختی ویلایەتی کۆلۆڕادۆ دەستگیر کران. لەکاتێکدا ئەو ڕابەرانە لە کاتی تاوانەکەدا هەر لەوێش نەبوون. ئیتر پەڕاوی دادگایییان بۆ ئامادەکردن. هەیوود ئەوکاتەی لەزیندانیش بوو وەک کاندیدی حیزبی سۆشیالیستی کۆلۆرادۆ خۆی کاندیدا کرد و ١٦٠٠٠ دەنگی بەدەستهێنا. دادگاییەکە لە ٩ ی ئایاری ١٩٠٧ دەستی پێکرد. لە دادگاییەکەدا هاری دانی بەوەدا نا کە ئەو بەر لە ناسینی هەیوود و مۆیەر پارەی وەرگرتووە. سەرمایەداری لەم پلان و نەخشەیەیدا دژ بە ڕابەرانی کرێکاری سەرکەوتوو نەبوو.

هەیوود و حیزبی سیاسی
بۆ چەندین ساڵ؛ ولیەم هەیوود ئەندامێکی چالاکی حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا بوو، لەتێڕوانینە سیاسییەکانیدا مارکسیست بوو. هەروەها هەیوود لە ساڵی ١٩١٠، نوێنەری حیزبەکەی بوو بۆ ئەنتەرناسیونالی دووەم. ساڵی ١٩١٢ بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە. هەیوود بەردەوام تاکتیکی خەباتی ڕادیکاڵانە و تووند بووە. بۆیە هەمیشە پشتی بە مانگرتن و ئاکسیۆن بەستووە نەک تاکتیکی سیاسی. دوای ،مشتومڕێکی سیاسییانە دەربارەی ئەو تاکتیکانەی هەیوود، ئەوەبوو هەیوود لە شوباتی ساڵی ١٩١٣ ڕیزەکانی حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکای جێهێشت و وەک یەک ڕابەری بەرجەستەی کرێکاریی خۆی بۆ یەکێتیی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی تەرخان کرد. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەمە بەو مانایە نایەت کە ولیەم هیچ بایەخی بە تیۆر و فێربوون نەداوە، بەڵکو خودی خۆی چەندین نامیلکە و وتاری گرنگی نووسیوە کە ئێستا بوونەتە بەشێک لە مێژووی خەباتی چینایەتی کرێکارانی ئەمریکای باکوور(٣)

دوا قسە
ولیەم هەیوودی سەرڕاست و جیددی و بەوەفا و مارکسیست؛ شانبەشانی بزووتنەوەی چینی کرێکاری ئەمریکا لەتێکۆشاندا بوو. چینی کرێکاری ئەمریکا ڕێزێکی زۆریان بۆ هەیوود هەبوو. ئەویش هەموو ژیانی بۆ ئەو چینە تەرخان کرد. وتەکانی، قسەکانی، نووسین و کتێبەکانی گەواهی دەدەن لەسەر جیددی بوون و سەرسەخت بوونی ئەم ڕابەرە مەزنەی خەباتی چینایەتی لەبەدیهاتنی خواست و ئاواتەکانی کرێکاران. تا چینی کرێکاری ئەمریکا مابێت ئەو قسەیەی هەیوودی لەیاد ناچێت کە دەیوت (دڵڕەقی سەرمایەداری بەجۆرێکە ئەوەی بەزەیی بێت، تێیدا نییە). ولیەم ٥٩ ساڵ ژیا، بەڵام سەربەرزانە ژیا لەپێناو ملیۆنان ئینسان کە چیتر برسی و چەوساوە نەبن. ئەو شەو و ڕۆژی پێکەوە گرێ دەدا تا ئاواتە چینایەتییەکانی کرێکاران کە لە مانیفێستی کۆمۆنیستدا ئاماژەی پێدراوە، بێتە دی. هەر ئەو تێکۆشانەی هەیوود بوو کە بۆ ماوەی سێ دەیە خەوی لەچاوی سەرمایەدارانی ئەمریکا تۆران.(٤)

تێبینییەکان :
(١)حیزبی سۆشیالیستی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٠١ لە ئەمریکا لە ئەنجامی لێکنزیکبوونەوەی حیزبی سۆشیال دیموکراتی ئەمریکا و حیزبی کاری ئەمریکا هاتە دامەزراندن. لە دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم ئەم حیزبە پشتیوانییەکی زۆری لەلایەن ڕێکخراوە کرێکارییەکان و سۆشیالیستەکان و جووتیارە پۆپۆلیستەکان و پەناهەندەکانەوە بەدەستهێنا. یوجین ڤی دێبس دوو جار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا زیاتر لە ٩٠٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە لە هەمان کاتدا حیزبی سۆشیالیست دوو نوێنەری ئەمریکای (ڤیکتۆر ئێڵ بێرگەر و مێیەر لەندەن) و دەیان یاسادانەر و زیاتر لە ١٠٠ سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی هەڵبژارد. دژایەتی تووندی ئەو پارتە لەگەڵ تێوەگلانی ئەمریکا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، هەرچەندە لەلایەن زۆر کەسەوە پێشوازی لێکرا، بەڵام بووە هۆی لادانی دیار و سەرکوتکردنی فەرمی ئەو حیزبە. حیزبی سۆشیالیست زیاتر بەهۆی شەڕێکی کوتلەیی لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە یەکێتیی سۆڤییەت لە ساڵی ١٩١٧ و دامەزراندنی ئینتەرناسیوناڵی کۆمۆنیست لە ساڵی ١٩١٩دا لەت و پەت بوو- زۆرێک لە ئەندامان پارتەکەیان بەجێهێشت و چوونە نێو حیزبی کۆمۆنیستی ئەمریکا.
(٢)لەسەرەتای دەسەڵاتی سۆڤییەتەکان، حکومەتی بەلشەفیکەکان بە پێویستی زانی کە سوود لە سەرمایە و زانیاری و ئەزموونی بیانی لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئیمتیازەوە، وەربگرێت، ئەم بڕیارەش لە یەکەمین کۆنگرەی سەرتاسەری ڕووسیای سۆڤیەتدا کە لە کانوونی دووەمی ١٩١٧دا بەڕێوەچوو، بڕیاری لەسەر درابوو.
(٣)بۆ نموونە : سۆشیالیزمی پیشەسازی لەگەڵ فرانک بۆهن شیکاگۆ ١٩١١، مانگرتنی گشتی ١٩١١، وتاری هەیوود دەربارەی کەیسی ئیتۆر و جیانۆڤیتی ١٩١٢، بیل هەیوود مانگرتنی پیتەرسنی ساڵی ١٩١٣ی لەیادە. ١٩١٣، مێژووی کرێکارانی پیشەسازی جیهانیی دڵۆپ دڵۆپ بە خوێن نووسراوە. ١٩١٩، هەڵکوتانەسەر بەبەردەوامی ١٩١٩، ژیاننامەی بیڵ هەیوود ١٩١٩.
(٤)هەندێک ناو لەم نووسینەدا هاتوون کە خوێنەر دەتوانێت گوگڵیان بکات و زانیاری پێویستیان لەبارەوە بەدەست بهێنێت.

سەرچاوە : بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە سوود لەم سەرچاوانە وەرگێراوە.
1- https://www.oregonencyclopedia.org/articles/industrial_workers_of_the_world_iww
2- https://www.forewordreviews.com/reviews/frank-little-and-the-iww/
3- https://libcom.org/article/iww-canada-g-jewell




ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی و کێشەی سێ دوورگەکە.. وەرگێڕانی کاوە عومەر

دیمانەی خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی لەبەرنامەی وەڵام
وەرگێڕانی کاوە عومەر
بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید ئامادەکراوە

خەلیل کەیوان: لەم دواییانەدا دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەبی کە بە کورتی بە ناوی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو ناودەبرێت، لە مۆسکۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا “پاڵپشتی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی حکومەتی ئیمارات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی لەسەر سێ دوورگەکە لە ڕێگەی دانوستانی دوولایەنە یان دادگای نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان” دەکرێت. ئەم پرسە پرسی کۆنی خاوەندارێتی بەسەر ئەو سێ دوورگەیەدا گەرمتر کردووەتەوە و بووەتە قسەوباسی نێوان بەرپرسانی حکومەت و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا گەشاندوەتەوە. لەوانە دەنگێک لە ناو حکومەتەوە دەبیستین کە کە هەڵوێستی ڕووسیا لەسەر بنەمای سادەیی بوو یان سەبارەت بە سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران مجامەلەی هیچ لایەنێک ناکەین. لە پەرلەماندا بەشێک لە نوێنەران لە وتارەکەیاندا پێش فەرمانەکەیان ناڕەزایەتییان بە هەڵوێستی ئەم دواییەی ڕووسیا و ڕێبازی حکوومەت بۆ ئەم پرسە دەربڕی. میدیای حکومی نووسیویانە کە پشتیوانی ئێران بۆ ڕووسیا پشت بە با و هتد دەبەستێت. ئەم بابەتە لەگەڵ حەمید تەقواییدا تاوتوێ دەکەین.
حەمید تەقوایی دەزانین کە کۆماری ئیسلامی پرسی خاوەندارێتی ئێران لەم سێ دوورگەیە بە شتێکی دانوستان لەسەرنەکراو دەزانێت. بە بۆچوونی ئێوە هۆکارەکانی هەڵوێستی لایەنگری ئیماراتی ڕووسیا سەبارەت بەم دوورگانە بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی نزیک و دۆستانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی چین؟
حەمید تەقوایی: خاڵی یەکەم ئەوەیە کە ڕووسیا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە و عەرەبستان و ئیمارات و هتد هەبێت. ئەمەش بەشێکە لە ستراتیژی ڕوسیا بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا. بۆیە سەیر نییە ڕووسیا هەڵوێستی لەو شێوەیە بگرێتەبەر. هەرچەند ڕووسیا هەمیشە لە شەڕی سووریا، لە عێراق و لە سیاسەت و کردەوە تیرۆریستییەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی بووە و هەمیشە لە ئەنجومەنی ئاسایش و لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی بە قازانجی کۆماری ئیسلامی داوە، بەڵام بە پشتبەستن بە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی سیاسەتی ناوچەیی خۆی دیاری ناکات.
یەکێک لە ئامانجەکانی ڕووسیا کە لە ئێستادا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا لەژێر فشاری گەمارۆ ئابوورییەکاندایە، فراوانکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەیە. ئه م وڵاتانه هه رچه نده به پێچه وانه ی کۆماری ئیسلامی په یوه ندییه کی نزیک و فراوانی دیپلۆماسی و ئابوورییان له گه ڵ حکوومه ته کانی ڕۆژئاوا هه یه ، له هه مان کاتدا ده یانه وێت دوای لاوازبوونی پێگه ی حکومه تی ئه مریکا له ناوچه که و پێکهێنانی جۆرێک له “فه زای کراوەی دیپلۆماسی”دا په یوه ندی دیپلۆماسی-ئابووریی نوێیان له گه ڵ چین و ڕووسیادا هه بێت.
بێگومان تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە پرسی سێ دورگەوە هەیە، ئەمە یەکەمجار نییە وڵاتانی عەرەبی هەڵوێستێکی لەو شێوەیە بگرنەبەر. شتە نوێیەکە ئەوەیە کە ڕووسیا پشتیوانی ئەم هەڵوێستەی کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو بارودۆخ و هاوکێشانەی ناوچەکەدا کە من ڕوونم کردەوە، بە تەواوی شیاوی تێگەیشتنە.
خەلیل کەیوان: چینیش حەوت مانگ لەمەوبەر هەڵوێستێکی هاوشێوەی سەبارەت بەو سێ دوورگەیەی گرتەبەر و بایەخیاندا بە ئیدیعای ئیمارات سەبارەت بەم دوورگانە. ئایا ڕووسیا و چاینە سیاسەت و ئامانجێکی هاوبەش پەیڕەو دەکەن؟
حەمید تەقوایی: بەڵێ دەکرێ بڵێین چین پێشەنگ بوو لەم بابەتەدا. لە دانوستانەکانی نێوان چین و سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی حەوت مانگ لەمەوبەر، پرسی پاڵپشتیکردنی ئەو سێ دوورگەیە تەنیا پرس نەبوو، بەڵکو چین گرێبەستی گەورەی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ سعودیە و ئیمارات واژۆ کرد و لە هەمان کاتدا هەوڵیدا سعودیە و کۆماری ئیسلامی لە یەکتر نزیک بکاتەوە. دەکرێ بڵێین دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی سعودیە و میرنشینەکان کە ئەمڕۆ شاهیدین بە دەستپێشخەریی چین دەستیپێکرد. پێگەی چین لەسەر ئەو سێ دوورگەیە لە ڕاستیدا بە مانای جۆرێک لە زەمینەی نێوبژیوانی بوو بۆ لێک نزیککردنەوەی دوو لایەنە ناکۆکەکە. لە ڕەوتێکی گشتیتردا، پێویستە هەموو ئەم ڕێکارانە بە بەشێک لە سیاسەتی چین بۆ فراوانکردنی کاریگەری، بەتایبەتی کاریگەریی ئابووری، لە ناوچەکەدا هەژمار بکرێن.
بەهەر حاڵ وەک ئاماژەم پێدا، چین و ڕووسیا بلۆکێکن کە سیاسەت و ئامانجەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیڕەو دەکەن و کۆماری ئیسلامیش لەگەڵ خۆیاندا ڕادەکێشن. کۆماری ئیسلامی بە هۆی سیاسەتی دژە ڕۆژئاوایی و ستراتیجی بەناو “نیگای ڕۆژهەڵات”، پێویستی بە بەرگری و پشتیوانی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی چین و ڕووسیا هەیە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاست نییە. ئەمە کۆماری ئیسلامییە کە بە هۆی گۆشەگیریی و فەزح بوونیەوە لە جیهاندا، بە تایبەتی لە ژێر گوشاری شۆڕشی ژیانی ئازادیدا، بە پشتبەستن بە ڕووسیا و چین، بە پشت بەستن بە ڕووسیا و چین پێگەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بەڵام چین پێویستی بەو جۆرە نییە و ڕووسیاش هەرچەند بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە لە ژێر گوشاردا بووە، بەڵام بۆ ئەو پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا، تەنانەت لە ئاستی سیاسەتە ناوچەییەکانیشدا، گرنگی و لەپێشتر بوونێکی تایبەتی نییە. سیاسەتە ناوچەییەکانی بلۆکی ڕووسیا – چین سەربەخۆیە و لە هەندێک حاڵەتدا پێچەوانەی هەڵوێست و داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامییە و هەڵوێستەکانی ئەم دواییە سەبارەت بەو سێ دوورگەیە جەختکردنەوەیەکی دیکەیە لەسەر ئەم ڕەوتە.
خەلیل کیوان: زۆرێک لە هێزە ناسیۆنالیستەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەم هەڵوێستەی ڕووسیا و نزیکبوونەوەی لێنەبڕاوانەی ڕێژیم بە نیشانەی خیانەتکردنی کۆماری ئیسلامی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی و یەکپارچەیی خاک دەزانن. بۆچونی ئێوە لەم بارەیەوە چیە؟
حەمید تەقوایی: پێویستە لە چوارچێوەیەکی گشتیتردا ئەم هەڵوێستەی ناسیۆنالیستەکان هەڵسەنگاندنی بکرێت. ئەمە هەمیشە گوتاری هێزە ڕاستڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆن و شاهانە و تەنانەت کۆماریخوازەکان بووە، کە وا دیارە کۆماری ئیسلامی پابەند نییە بە “بەرژەوەندی نەتەوەیی”وە، سنووری بۆی گرنگ نییە و ئێران و ئێرانیبوونی بە گشتی بۆی گرنگ نین. تەنانەت هەندێک لە شاخوازەکان پێیان وایە کە ئەمە حکومەتێکی عەرەبییە، خومەینی لە هیندستان لەدایک بووە و هتد. ئەمە بە تەواوی بێ بنەمایە. بەڕای من کۆماری ئیسلامی لە پاشایەتیخوازەکان کەمتر ناسیۆنالیستی نییە. بە هەمان شێوە جەخت لەسەر پاراستنی سنوورەکانی ئێران دەکاتەوە. سەبارەت بەو سێ دوورگەیە، هەمیشە ڕایگەیاندووە کە خاوەندارێتی ئێران لەسەر سێ جەزیرەکە جێگای باسکردن نیە. لەم حاڵەتەدا بەم دواییانە هەمان هەڵوێستیان گرتەبەر، هەرچەندە زۆر بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ ڕووسیا دەکەن. ئەگەر وا دابنێین ئەم هەڵوێستە لەلایەن ئەمریکاوە پێشنیار بکرایە، دڵنیابن کە هێرشی زۆر بەهێزترمان لە بەرپرسانی حکومەتەوە دەبینی. لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیادا زۆر بە وریایی ورێبینیەوە مامەڵەیان کرد، ئەمەش لەبەر بێ بایەخی سنوور و سنوورەکان بۆ ڕژێم نییە، بەڵکو وەک ڕوونم کردەوە، لەبەر پێویستییان بە بلۆکی ڕووسیا-چین. لە هەر حاڵەتێکدایە، تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بەو سێ دوورگەیەوە هەیە، حکومەت هەمیشە ڕایگەیاندووە کە ئەو دوورگانە هی ئێرانن و لە دۆسیەی ئەم دواییەشدا جەختیان لەسەر هەمان شت کردووەتەوە.
هەربۆیە ئەو هێڵە جیاکەرەوەی کە هێزە ڕاستڕەوەکان هەوڵی کێشانی لە نێوان خۆیان و کۆماری ئیسلامیدا دەدەن، وەک ئەوەی کۆماری ئیسلامی بێباکانە بەرامبەر بە پیرۆزییە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی، خاک و سنوورەکان، هیچ بنەمایەکی نییە. کۆماری ئیسلامی حکوومەتێکی ئایینییە، بەڵام لە هەمان کاتدا لە هەر شوێنێک پێویست بکات، تەپڵی ناسیۆنالیزم و بەرگری لە سنوور و نیشتیمانی لێداوە. بۆ نموونە لە شەڕی ئێران و عێراقدا، شەڕێک کە لە نێوان دوو “وڵاتانی ئیسلامی”دا ڕوویدا، ڕێژیم لە بنەڕەتدا بە پشتبەستن بە دۆزی “ئیسلام” جگە لە دەماری میللی و میللەت چێتی و ئێرانیبوونی شەڕی بردە پێشەوە،. تەنانەت ئەوکاتەش شاخوازەکان لە شەڕەکەدا پشتیوانییان لە کۆماری ئیسلامی دەکرد و تا ئێستاش بە شەڕێکی نەتەوەیی – نیشتمانی ناوی دەبەن. چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕەزا پەهلەوی ڕایگەیاند کە ئامادەیە وەک فڕۆکەوانێک بەشداری لەم شەڕەدا بکات. بۆیە تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە پیرۆزییە ناسیۆنالیستییەکانەوە هەیە، جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ناسیۆنالیستە ئۆپۆزسیۆنەکاندا نییە.
خاڵی بنچینەیی ئەوەیە کە لە ڕوانگەی جەماوەری خەڵکەوە و لە ڕوانگەی هێزە ڕادیکاڵەکانەوە، پیرۆزی نەتەوەیی- نیشتمانیەکان وەڵامی کێشەکە نین، هەروەها پیرۆزییەکانی ئایینیش نین. هەم خورافاتی ئایینی و هەم پیرۆزی نەتەوەیی هیچ پەیوەندییەکیان بە خواستەکانی خەڵکەوە نییە. خەڵک، وەک شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ڕایگەیاندووە، لە ڕووی خۆشگوزەرانی و ئازادییە مەدەنییەکان و هتدەوە داوای مافە ڕەواو ئینسانیەکانی خۆیان دەکەن و هەمیشە لە ژێر ئاڵای ناسیۆنالیزم و ئاییندا، بە دروشمی “خودا پاشا نیشتمان” سەرکوت کراون. لە ڕاستیدا دەکرێ بڵێین لە ڕووی پیرۆزی و تابۆی نەتەوەیی ئایینی- نیشتمانیەوە، کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی پاشایەتی شان بە شانی یەکترن و هەرچەند جەختکردنەوەیەکی جیاوازیان هەیە، بەڵام یەکێکیان زیاتر جەخت لەسەر ئایین دەکاتەوە و ئەوی دیکەیان لەسەر ناسیۆنالیزم، بەڵام لە بنەڕەتدا نوێنەرایەتی هەمان هێڵ دەکەن. ئەو هێڵ و سیاسەتەی کە حکومەتەکان هەمیشە پەیڕەویان کردووە، و ئایدیاڵ و بەها ئازادیخوازەکانی خەڵک هەمیشە لە خاڵی پێچەوانەی ئەم هێڵ و سیاسەتەی حکومەتدا بووە.
خەلیل کەیوان: لە دوو مانگی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە پەیوەندیی نزیکتر لەگەڵ سعودیە و ئیماراتدا هەبێت. ئەم هەڵوێستەی ئەم دواییەی ڕووسیا چ کاریگەرییەکی لەسەر ئەم پەیوەندییانە دەبێت؟
حەمید تەقوایی: پێموانییە کاریگەرییەکی ئەوتۆی هەبێت چونکە ئیمارات و وڵاتانی عەرەبی کەنداو هەمیشە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم سێ دوورگەیە هی خۆیانن. بەم مانایە هیچ شتێکی نوێ ڕووی نەداوە.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە نزیکیی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتانە بۆ گۆشەگیریی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە. وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، لەگەڵ ئەو شۆڕشەی کە لە ئێراندا دەگوزەرێت، ڕێژیم لە ژێر گوشاری تونددا بووە و لە جیهاندا ڕیسوا و بێناوبانگ کراوە. نزیکیی کۆماری ئیسلامی لە سعودیە و ئیمارات لەم ڕوانگەیەوەیە؛ ڕێژیم بە نزیکبوونەوە لەم وڵاتانە هەوڵ دەدات پێگەیەک لە ناوچەکەدا بدۆزێتەوە. هەروەها وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان بەو ئیمتیازاتانە دەستپێبکەنەوە کە بەدەستیان هێناوە. بۆیە هیچ کام لە لایەنەکانی ناکۆکی لەسەر ئەو سێ دوورگەیە بە بەربەست نازانرێت.
خەلیل کەیوان: بە بۆچوونی ئێوە چارەسەری ناکۆکی لەسەر سێ دوورگەکە چییە؟
حەمید تەقوایی: ئەم پرسە، هاوشێوەی ناکۆکی سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دواجار دەبێ بە دەستێوەردانی لایەنی سێهەم چارەسەر بکرێت. چونکە ئەگەر بۆ ئەم حکومەتانە جێبهێڵیت، کێشەکە چارەسەر نابێت و تەنانەت ڕەنگە شەڕ و ململانێی سەربازیشی لێبکەوێتەوە. زۆرێک لە شەڕەکان بە لێدانی تەپڵی ناسیۆنالیزم و ئیدیعای سنوور دەست پێدەکات. چارەسەری کۆتایی ئەوەیە کە لە ڕێگەی میتۆدی دیپلۆماسیی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و هتد بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکرێت و تۆماری مێژوویی و بۆچوون و خواستی خەڵک لەبەرچاو بگیرێت و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار بدرێت. ئەم دوورگانە زۆر دانیشتوویان نییە. گەورەترین دوورگەی ئەبو موسا کە کەمتر لە پێنج هەزار کەسی تێدایە و هەزاران و سەدان کەس لە تونبی گەورە دەژین و تونبی بچووک بە هیچ شێوەیەک نیشتەجێی تێدا نییە. بەڵام لە هەمان کاتدا بۆچوونی خەڵکی دانیشتووی ئەو دورگانە و لە کوێدا خەڵک خۆی دەیەوێت هاوڵاتی بێت، فاکتەرێکی گرنگە کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.
بەڕای من کۆمەڵەی ئەم فاکتەرانە دەتوانێت کێشەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی و پرەنسیپی چارەسەر بکات. گوتارگەلێکی وەک ئەوەی ئێمە لە ڕێگای ئەم سێ دوورگەیەدا خۆمان بەخت دەکەین و هتد، کە ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیادا نموونەیان دەبینین، بۆنی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و شەڕیان لێدێت. دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەم مەیلانەدا بکرێت. حکومەتەکان دەبێ پابەندبن بە قبوڵکردنی بۆچوونی دەسەڵاتە نێودەوڵەتییە خاوەن ڕایەکان. بێگومان پێشبینی ئەوە ناکرێت کە لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا کێشەکە چارەسەر ببێت، بەڵام دوای ڕووخانی حکومەت، کاتێک حکومەتێکی خەڵکی پشت بەستوو بە دەنگی خەڵک و دیموکراتی دێتە سەر کار، بە شێوەیەکی سروشتی ئەمە دەتوانێت چارەسەری کێشەکە بێت.

١٩ی تەمموزی ٢٠٢٣، ٢٨ی تیری ١٤٠٢




گفتوگۆ لەگەڵ هونەرمەند ڕزگار خۆشناو.. سازدانی : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

گفتوگۆ لەگەڵ هونەرمەند ڕزگار خۆشناو
لە هەولێر بە ئاهەنگی ژنهێنان و بەزم و هەراکەی دەڵێن ئەکلەنجه‌

هونەرمەند ڕزگار خۆشناو

  • لە ١٠ ی شوباتی ١٩٥٢ لە شاری شەقڵاوە لە دایک بووە.
  • لە ساڵی ١٩٦٨ لە (معهد الدراسات النغمیە العراقی) دەستی کردووە بە خوێندنی (عود) نەزەریاتی شەرقی کوردی.
  • لەساڵی ١٩٨١ عێراقی بەجێهێشتووە و لەساڵی ١٩٨٢ دەستی کردووە بە خوێندنی کومیو ستیونی-کلاسیک و لە ساڵی ١٩٨٩ دا تەواوی کردووە بەدەرەجەی دبلۆم. وەساڵێک پاشتر بڕوانامەی ماجستێری وەرگرت لە تالیف و ئەندامی دائمی کۆمیسیۆنی نەمساوییە.
  • لەساڵی ١٩٩١-١٩٩٥ لەگەڵ گروپێکی تیاتەری نەمساوی ئیشی کردووە هەم موزیکژەن و هەم ئەکتەر بووە. چوونەتە پۆڵۆنیا و ڕۆمانیا و ئەڵمانیا. دوو کاسێت لە ١٩٨٣ و ١٩٨٥ وە سیدییەک لەگەڵ گروپەکەی کەهەر هەموویان مامۆستای دانشگان لە نەمسا (ڤیناو گرامش)لە ١٩٩٥ دەرهات و ٢٥٠٠ دانەی لێ فرۆشرا. ئێستاش خەریکی سید ییەکی تازەن لەگەڵ چەند کۆنسێرتێک کە.تەنها زیاتر بۆ خەڵکی ئەوروپایە کە زۆر تاموچێژ لە موزیک و کۆنسێرتی ئەوان وەردەگرن و زیاتر لە ( ٩٠٠ تا ١١٠٠ ) کەس ئامادەی ئاهەنگەکانیان دەبن. هەروەها لەگەڵ هونەرمەندان مەرزیە وناسری ڕەزازی و حەمە جەزا و ئەردەڵان…تاد زۆر کۆنسێرت و ئاهەنگیان لە ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا و ئوسترالیا سازداوە.

لە میانی ئەوسەردانە کورتەی هونەرمەند ڕزگار خۆشناو بۆ شاری باراناوی ڤانکۆڤەر ، ئەم دەرفەتەمان قۆستەوە و ئەم پرسیارانەمان ئاراستە کرد و ئەویش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە.

عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : ڕێگرییەکانی بەردەم گەشەی مۆسیقای کوردی بە شێوەیەکی گشتی چین؟

ڕزگار خۆشناو : تەنها ئەم پرسیارە ده‌ تا پانزه‌ لاپەڕەی دەوێ تاکو بتوانی وەڵامی بدەیتەوە. بەڵام من بە کورتی ئەو خاڵانەی کە دەبنە هۆی دواکەوتنی ئاستی مۆسیقای کوردی باس دەکەم:

١- نەبوونی وڵاتێکی کوردی و نەبوونی دام و دەزگای ڕۆشنبیری و پەیمانگای مۆسیقی هونەری تەواو و بە ئیمکاناتی باش.

٢- بندەستی میللەتی کورد و نیازی پیس و چەپەڵی دەوروپشتی کورد بە گۆڕینی کولتوری کورد بۆ عەرەبی و تورکی وفارسی بەتایبەتی فۆلکلۆری کوردی کە ئەمڕۆ بۆتە نێچیرێکی ئاسان و نزیک بۆ ئەوان.

٣- نەبوونی هاندانی تەواو لەلایەن ڕێکخراوە سیاسییەکانی کورد و پشتگیری هونەرمەندان لە ڕووی مادی و مەعنەوییەوە.

٤- میللەتی کورد بەگشتی میللەتێکی وا ڕۆشنبیر نییە کەوەکو هونەرمەندان لەوان تێدەگەن ، لە ئێمە بگەن. بۆیە لەلایەن خەڵکی کوردەوە هونەرمەند زۆر هان نادرێت. دەپرسن کوا کاسێتی تازە یان کوا سیدی تازە؟ بەڵام کە هونەرمەند مەسرەفێکی زۆری کرد و ئەویش ئەگەر پێی قەرز بکرێ، ئەوا نیوەی پارەکەی نایەتەوە. تۆ باسی قازانج هەر مەکە. کورد وا فێر بووە کاسێت تەسجیل بکات و نەیکڕێت!

٥- نەبوونی گروپی مۆسیقی باش و بەرهەمی باشیش پەیوەندی بە ئیمکاناتی هونەری و ماددییەوە هەیە.

عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : کاریگەری مۆسیقای ڕۆژئاوا لەسەر مۆسیقای کوردی چییە؟

ڕزگار خۆشناو : مۆزیکی ڕۆژئاوا دوورە لە مۆزیکی کوردی ( ئەگەر باسی کوردستان بکەین)، بەڵام لە ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا ئەوا مۆزیکی ڕۆژئاوا کارێکی زۆر ئەوتۆی نەکردۆتە سەر موزیکی کوردی یان تەئسیری لەسەر موزیکی کوردی نەبووە . هەوڵی زۆر دراوە سوود لە تەکنیکی ڕۆژئاوایی و لە هەندێک ستایڵی ڕۆژئاوا وەکو”پۆپ ، جاز ، ڕۆک ، بلوز ، کلاسیک …تاد” وەربگرێت. لەو مەجالەش هونەرمەندی گەورەی کورد خوالێخۆشبوو قادر دیلان و هونەرمەندان عومەر دزەیی و جوان حاجو چەند نموونەیەکن لەو هونەرمەندانەی کە توانیویانە لەم بارەیەوە سوود وەربگرن.
بەڕای من ئەتوانین پرسیارەکە پێچەوانە بکەینەوە : ئایا موزیکی کوردی چ کارێکی لەسەر موزیکی ڕۆژئاوا کردووە؟ هەموومان موزیکی فلامینکۆ(Flamingo )ی ئەسپانی ، یان موزیکی قەرەجی ئەسپانیامان گوێ لێبووە کە بەزۆر دەلیل کاتی خۆی واتە کاتی هەڵاتنی موزیکوان و عودژەنی گەورە و بەناوبانگی کورد (زریاب) بەغدای بەجێهێشت و بەرەو ئەندەلوس ڕۆیشت و بناغەی ئەم مۆزیکەی داناوە، یان زۆر گۆرانی پۆپی(pop )ی جیهانی بەناوبانگ کە میللودییەکەی پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ میللۆدی کوردی کۆن و هەورامی و شوێنەواری ترەوە هەیە.

عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : ئایا بەبڕوای جەنابت مۆسیقای فۆلکلۆر دەتوانێت ببێتە بناغەی مۆسیقای ئەم سەردەمە وە بۆچی؟

ڕزگار خۆشناو : ئێمەی کورد ئەبێ یەک شت بزانین کە ئەویش جیاوازی نێوان موزیکی فۆلکلۆری وەکو کەلەپوری ڕەسەنی کوردی و مایەی شانازی و هەبوونی میللەتێک و پەیوەندی بە دیرۆک و داب ونەریتی کوردەواری و هەروەها مۆزیکی هونەری بەهەموو جۆر و بەشەکانیەوە کە ئەویش پەیوەندی هەیە تا ڕادەیەک بە بارودۆخی کورد و ئاوێنەیەکی ڕاستەقینە و دەنگدانەوەیەکی بارودۆخی کۆمەڵە. بەڵام ئەوە مانای وا نییە کە فۆلکلۆری کوردی نابێ ببێتە بناغەی دروست بوونی گشتی موزیکی کوردی. هەتا زۆر لە کۆمپۆسیوری جیهانی وەکو ئارام خاجاتوریان، چایکۆفسکی و زۆرانی تری جیهان بە تایبەتی (ئەنتۆنیۆ دڤۆرژاڵ)ی چیکی. نەوەک تەنها موزیکی کلاسیک ، بەڵکو ئەمان Jazz وBlues کەهی ڕەشەکانی ئەمریکایەو دەرد و موعاناتی میللەتێک باس دەکات و بۆ موزیکژەنی جیهانی بۆتە ڕێبازێکی موزیکی گرنگ و بناغەکەشی لەسەر موزیکی فۆلکلۆرە و نەک تەنها ئەمە، بەڵکو Blues هەر بە کلتوری ڕەش لەقەڵەم دەدرێت،کە بە ڕاستی بۆتە موزیکی کۆن و کلتوری ڕەشەکانی ئەمریکا و ئەویش بووە بە بناغەیەکی تر بۆ موزیکی تری پاش هاتوو. یاخود Country موزیک کە پێیدەڵێن موزیکی( رعاة البقر) هی جووتیارە سپییەکانی ئەمریکایە و بۆتە فۆلکلۆر و کولتوری کۆنی ئەم میللەتە و زۆر گۆرانی تازەی Pop و Rock بناغەیان لەسەر (Country Music ) داناوە.
ئێمەش ئەبێ بە تایبەتی کاتێ مرۆڤ بێ وڵات بێ و بێ مۆزیک بێ و بێ (Identity) هەویە بێ، ئەوا دەبێ ببێتە بناغەی تەواوی هەموو دامەزراندنی موزیکی ئەم میللەتە.چۆن؟
مامۆستاکەم کەبەداخەوە ده‌ ساڵ پێش ئێستا مرد، زیاتر لە شه‌ش ساڵ لە کاتی حوکمی مەلەکی لە ئەفغانستان بووە و لەلایەن حکومەتی نەمساوە کۆکردنەوەی فۆلکلۆر و گۆرانی ئەفغانی پێ سپێردرابوو کە زۆر بە پوختە وجوانی کۆی کردۆتەوە دەڵێ”کاتێ مرۆڤ توانی لە فۆلکلۆر تێ بگات، ئینجا موزیکی ڕەسەنی تازە دروست دەکات”. بێگومان من باسی ئەوە ناکەم کە وەکو چەند کەسانێک دێن مۆزیک و گۆرانی فۆلکلۆری دەگۆڕن و یان بە ئامێری ڕۆژئاوایی لێی دەدەن یان میلۆدی گۆرانییەکە تۆزێ دەگۆڕن یا ڕزمی یا دابەشکردنی موزیک، بەم جۆرە مامڵە لەگەڵ فۆلکلۆر ناکرێ، بەڵکو ئەبێ ئێمە گۆرانی تازە دابنێین کە بناغەکەی لەسەر فۆلکلۆرە یانی (Melodiznge) زۆر میللودی فۆلکلۆری کورت دەگرێ بە خۆیەوە ڕزمی فۆلکلۆری..تامی فۆلکلۆری وەک گۆرانی Pop( ئێرلەندە) بۆ وێنە یان یابانی، هیندی، عەرەبی، فارسی. بەڵام هەموو کەسێک ناتوانێ ئەم شتە دروست بکات چونکە شارەزاییەکی چەند ساڵانەی باشی دەوێت و موزیکزانی لێهاتوو کە سەریان لە موزیکی کۆن و تازە دەردەچێت، بیکەن.

عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : دیاردەی شەوی کوردی و شایی کوردی چۆن دەبینن؟

ڕزگار خۆشناو : بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دوایی دیاردەیەکی زۆر خراپ بڵاوبۆتەوە ئەویش ئاهەنگی کوردی سیاسی بۆتە ئەکلەنجەی کوردی(لە هەولێر بە ئاهەنکی ژن هێنان و بەزم وهەراکەی دەڵێن ئەکلەنجە) هێشتا سروودی”ئەی ڕەقیب” تەواو نەبووە دەستی یەک دەگرن و لە زەوقی موزیکوان و گۆرانیبێژ دەدەن.
ڕاستە ئەو ئاهەنگانەی کورد دەیکات له‌سه‌دا نه‌وه‌د و نۆ پێی دەڵێن (پارتی-Party) یان شەوێک کە خواردن و دانس و سەما و شایی و …تاد تێدایە و کۆنسێرتیش کە مناڵی تیا قەدەغەیە و هەروەها خواردنەوەشی تێدا نافرۆشرێت ، کەسیش بە “ئەی ڕەقیب” هەڵناسێ.
بەڵام بۆ نەکرێ ڕێز لە برای گۆرانیبێژ و هونەرمەندانی سەر شانۆ بگرین کە ئاهەنگەکە دەکەنە دوو بەش. بەشی یەکەم بۆ گۆرانی خاو و مەقام و ئەهلی زەوق، دووەمیش بۆ شان بادان! من ئەم دیاردەیەم لای هیچ میللەتێکی دی وە هەتا لەنێو خودی کوردستانیش خەڵک ئەگەر زۆر هەستی جوڵایەوە کاتی ئاهەنگ ئەوا چەپڵە لێ دەدات و لەشوێنی خۆی دێتە پێش. بەڕاستی من یەک بە باری خۆم کاتێ خەڵک شایی دەکات حەزدەکەم زوڕنایەک یا دەهۆڵم پێ بێت چونکە هەست ئەکەم ئامێرەکەم زوڵمی لێ دەکرێت و شیاوی ئەو ئەزیەت و زەغتکردنە نییە. زۆر جاریش چ میللۆدی لێ بدەم بە عود یا دەهۆڵ لێ بدەم ئەوا کەس هەر فەرقیشی پێ ناکات چونکە ئەوەندە گەرم بوون کە ئاگایان لە موزیک هەر نییە. شایی کوردی تا بڵێی جوانە و لەبارە و پیاو حەز دەکات تەماشای بکات بەڵام نەک وەکو هەندێک کە شایی کوردی نازانن و بەنەوعێک خۆیان دەجوڵێنن کە زیاتر لە (Techno) و دانسی مۆدێرن دەکات و تیایا جلوبەرگی مۆدێلی تازە نیشان دەدرێت. هەتا ئەم شاییە کوردییە بەردەوام بێت، ئەوا موزیکی کوردی هەر لەو حاڵەتە دەمێنێ کە تەنها شایی گەرم بکات و بەس نەوەک شتی هونەری دروست بکرێت کە ڕێکوپێک بێت و نەک تەنها کورد بەڵکو خەڵکی غەیرە کوردیش بتوانێ زەوقی لێوەربگرێت. ئەوەندەی نەماوە کە خەڵک دۆڵ وزوڕنا بێننە نێو هۆڵ و موزیک وگۆرانی کوردی هەر لە بەین بدات.

عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : دەڵێن تۆ یەکەمین کەسی کە وەتەرێکت بۆ عود زیاد کردووە؟

ڕزگار خۆشناو : ئەم وەتەرە یان تەلە تەکمیلەی تەلەکانی ترە، یانی جیاوازە لەوەی ( جمیل و میرشیر)ڕەحمەتی کە ئەوان پێیان دەگووت (قەبە دوگاە). ئەوەی من زیادم کردووە ئێستا نەک تەنها لە کوردستان و عێراق، بەڵکو لە زۆر شوێنی تریش بەکاری دێنن. ڕەنگە ئەگەر عود لای پیانۆ نەسب بکرێت یانی دەکاتە(سۆڵ – Sol)

عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : ئێستا زۆربەی زۆری ئەوانەی دەست بە فێربوونی عود دەکەن لاسایی ئێوە دەکەنەوە ، ئایا ئەمە چۆن دەبینن؟

ڕزگار خۆشناو : من هەرچۆنێک دەستم پێکردبێ و خۆم فێری ئامێری عود کردبێ ئەوا گرنگ نییە ، بەڵکو ئەوە گرنگە کە من هەر لە ساڵانی پەیمانگاوە واتا ١٩٦٨ وە تاکو ئێستا زۆر تەئکیدم لەسەر ڕوحییەت و تاموچێژی کوردی ڕەسەن کردووە. وە لە کوردستان زۆر گروپ عودیان لە نێو گروپەکەیان بەکار نەدەهێنا بە دەلیلی ئەوەی گوایە عود ئامێرێکی عەرەبییە و بە کەڵکی کوردی نایەت.
ڕاستە ئێمە لەبەر ئەوەی موزیکی عەرەبیمان زۆر گوێ لێبووە کە بە ئامێری عود لێدراوە و چونکە هەموو ئاوازدانەر و دابەشکەر و فێربوون لە ڕۆژهەڵات بە تایبەتی لای میللەتی عەرەب بە عود دەکرێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەێنێ کە من هەستم ئامێرێکی جوانی تەختی ڕۆژهەڵاتی هەڵبگرم و خۆی لێ دوور کەم. چونکە ئەگەر موزیکژەن ڕوحیەتی عەرەبی یا فارسی یا تورکی بێت ئەوا باڵەبان، ساز، سنتوور، ڤیولون، چەلۆو هەمووی بە ڕوحیەتی ئەم میللەتانەی کە باسم کرد لێدەدات. واتە گرنگ نییە چ ئامێرێکە، بەڵکو کێ لێی دەدات و چۆن ئێستا من شانازی بەوە دەکەم کە زۆر موزیکژەنی کوردی ناسراویش تەقلیدی من دەکەن و ڕێ و ڕەچکەی نزیک بە منیان گرتۆتە بەر و ئەوەش باشی زیاترە لە خراپی بە تایبەتی دوای زیادکردنی تەلی شەشەم عود دەنگی بە گوێرەی عودی عەرەبی و فارسی یەکجار گۆڕا و زیاتر بوو بە دەنگێکی زیاتر کوردی ودوور بوو لە میللەتانی تر. ئیتر بە هیوام بتوانین سوود لە ئامێری دیکەی میللەتان وەربگرین و هیچ ئامێرێک فڕێ نەدەین.
ڤیولون : هەم عەرەب بە عەرەبی لێی دەدات.فارس بە فارسی وتورک بە تورکی و کوردیش بە کوردی ئەبێ لێیبدات.

عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : لە کۆتاییدا چ ڕێنوێنییەکتان هەیە بۆ مۆسیقارە کوردەکان؟

ڕزگار خۆشناو : هیوام وایە کە ئەوانەی ئەیانەوێ فێری موزیک ببن یان ئامێرێکی موزیک فێر بن، ئەوا زۆر گوێ بگرن بۆ موزیکی فولکلۆری کوردی و دوای دوو سێ ساڵ نەڵێن من تازە بوومە موزیکژەن و ئیتر بچینە سەر شانۆ و خۆیان بە موزیکوان دانێن. چونکە لە ئەوروپا خەڵک لەتەمەنی چوار پێنج ساڵیدا دەست پێدەکەن و هەتا ده‌ پانزه‌ ساڵیش ناچنە سەر شانۆی حیرفەیی یان پرۆفیشیۆناڵی چونکە بەلایانەوە هەڵەیە!. ئەبێ موزیکوانی کورد بە فێربوونی دوو جوملەی موزیک و گۆرانیبێژ بە سێ – چوار گۆرانی نەیەنە سەر شانۆ و پێش ئەوەی هونەرمەند ڕێی هونەرییان دەست پێبکات کۆتایی دێت. بەداخەوە کورد تەنها میلەتێکە کە مامۆستا و قوتابی لێک دەرناکات. ڕێزی یەکێک کە تازە هاتۆتە مەیدانی هونەر بەقەدەر یەکێک دەگیرێت کە زیاتر لە سی ساڵە خزمەت دەکات و چەندەها جیلی پێگەیاندووە. من ناڵێم هونەرمەندی گەنج هان نەدرێت، بەپێچەوانەوە ئەبێ ئێمە هەموو گەنجەکان و ئەوانەی تازە دەست پێدەکەن هان بدەین. بەڵام ئەبێت بزانین چۆن و بەچی؟ نەوەک وابێت کە کابرا بڵێت ئەوە منم وا گەیشتمە ئەو پلە بەرزە و ئیتر خۆی و ئاستی هونەری خۆی لەبیر بچێت. لە کۆتایشدا هیوای سەرکەوتن بۆ (ڕەنگاڵە) ئەو ڕۆژنامە خنجیلانە تازەیەتان دەخوازم و هیوادارم بتوانن بەم ڕێیە خزمەتی وشەی کوردی ڕەسەن و کولتوری کوردی و زمانی کوردی بکەن کە ئەمڕۆ پێویستی بە هەموو جۆرە بزووتنەوەیەکی کولتوری و کۆمەڵایەتی هەیە بە تایبەتی بۆ جیلی ئێستای گەنجەکانی دەرەوەی کوردستان. هەر بژین وزۆر سوپاس.

٥ ی نیسانی ١٩٩٩
ڤانکۆڤه‌ر-که‌نه‌دا

تێبینییەکی پێویست : ئەم چاوپێکەوتنەم لە ٥ ی نیسانی ١٩٩٩ لە شاری ڤانکۆڤەر لەگەڵ هونەرمەند ڕزگار خۆشناو لە ڕێگەی بەڕێز کاک “سڵێمان ساڵح”ەوە سازداوە و وا بڕیار بوو لە ڕۆژنامەی “ڕەنگاڵە”دا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک ڕۆژنامەی “ڕەنگاڵە” چاوی نەپشکوت و ئەم چاوپێکەوتنەش ڕووناکی نەبینی. ڕەنگاڵە وەکو ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری و هونەری عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) و گۆران عەبدوڵڵا بە نیاز بوون لەسەر ئاستی کەنەدا چاپ و بڵاوی بکەنەوە. لێرەوە داوای لێبوردن لە کاک رزگار خۆشناو و کاک سلێمان ساڵح دەکەم.




ئایا نیل ئارمسترونگ تاکە کەسە چۆتە سەرمانگ ؟!.. هەرێم عمر کاکل

رەنگە بە هۆی جەنجاڵی خۆمانەوە بێت یاخود هەندی جار بە هۆی کەمتەرخەمی بێت بۆ ئەوەی نەمانەوێت شارەزابین و شارەزایمان هەبیت کە زۆریک لە ئێمە لەم کۆمەلگایەی کوردیە پێمان وابێت کە تاکە کەس تا ئێستاکە چوبێتە سەرمانگ کەشتیوانی ئەمریکی ( نیل ئارمسترۆنگ) بێت و تەواو . بەڵام ئایا هەوڵتداوە ئەوە بزانیت کە دوانزە کەشتیوانی بۆشاییگەری بە 6 کەشتی بۆشاییگەری بۆ مانگ چوون و چوونەتە سەر رووی مانگ . لێرەوە ئەم زانیاریە راستەقینەیە و بەڵام ئێمە ئاشنا نەبووین و شارەزایمان نەبووە لەسەری . لە سالانی 1969 تا ساڵی 1972 زنجیرە گەشتی ( ئەبۆلۆ ) لەلایەن دەزگای ناسا ی ئەمریکیەکانەوە بەرەو مانگ هەڵدرا بۆ ئەوەی بتوانرێت مرۆف بگات بەسەر رووی مانگ بەم شێوەی خوارەوە :

  • ئەبۆلۆ 11 لە16یۆلیو 1969 / دوو کەشتیوان لەسەر رووی خاکی مانگ دابەزین . نیل ئارمسترۆنگ و باز ئاڵدرین .
  • ئەبۆلۆ 12 لە14 نوفمبر 1969 / هەردوو کەشتیوانی بۆشاییگەری بیتی کۆنراد و ئالان بین لەسەر مانگ دابەزین .
  • ئەبۆلۆ 14 لە11 ئەپریل 1971 / کەشتیوانان ئالان شیبارد و ئیدجار میتشیل .
  • ئەبۆلۆ 15 لە31 ینایر 1971 / کەشتیوانانی بۆشاییگەری دافید سکوت و جیمیس ئاروین .
  • ئەبۆلۆ 16 لە26 یولیو 1972 / هەردوو کەشتیوان جون یانج و تشارلز دوک بوون .
  • ئەبۆلۆ 17 لە16 ئەبریل 1972 / کەشتیوانان یوجین سیرنان و هاریسۆن شمیت .
    هەرچی کەشتی ئەبۆلۆ 13 یە لە7 دیسمبری 1970 هەڵدرا بۆ مانگ و هەرسی کەشتیوانی بۆشاییگەری ( جیم لوفل و فرید هایس و جاک سویجارت ) دووری 250 هەزار کم لە رووی زەوی بەهۆی تەقینەوەی کۆگای ئۆکسجینی کەشتیەکە نەتوانرا کارەکە بەسەرکەوتووی بۆ رووی مانگ ئەنجام بدەن و ناجار بەدەوری مانگ سورانەوە و گەرانەوە بۆ هەسارەی زەوی .
    ڕەنگە لیرەوە ئاشنایەتیمان پەیدا کردبێت لەسەر چونی مرۆف بۆ سەر مانگ . بەڵام لەوە کارەساتبار تر ئەوەیە دوای ئەو هەموو کەشتە بۆشاییگەریانە و چونە سەر مانگ و ماندوو بوونی مرۆف بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئەرکە مرۆفایەتیەی زانیاریە ، کەچی زۆر بەداخەوە تا ئێستا ( مرۆفانێک هەن بڕوایان بە چوونە سەر مانگ نیە و بە سیناریۆی دەزانن ) ئیتر لێرەوە عەقلی مرۆفەکان دادەخرێت و فراوان بوونیان نیە بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان لە پێشکەوتنی زانست لەسەر ئەم هەسارەیە !!!!!؟

    هەرێم عمر کاکل




١٣حزب لە لیستێکدا چیان پێدەکرێت؟.. عوسمان حاجی مارف

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ 11 حزب و لایەنی سیاسی دیكە پێكهێنانی هاوپەیمانیەتێکی فراوانیان ڕاگەیاندوە بۆ، بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە ناوچەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستاندا. گوایە ئەم لیستە بۆ ئەوەیە تابتوانن لەو هەڵبژاردنەدا “زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنن و مافەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزن”. هەروەها داوا لە هەموو حزبە کوردستانیەکانی تریش دەکەن هەوڵبدەن لە زووترین کاتدا یەک لیستی کوردستانی پێکبهێنن.
ئەو هەلومەرجە سیاسیە نالەبارەی کوردستان و ئەو قەیرانەی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا بەدەستیەوە دۆشداماون، ئەتوانین بڵێین؛ یەکەم: ئەم جۆرە لیستانە بە هانایانەوە نایەت و قەیرانەکەیان زیاتر دەبێت، چونکە ناتوانن پێگەی نفوزی سیاسیان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمدا، بەدوای ئەو شکستەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا تێیکەوتن، بە پێکهێنانی لیست بۆ هەڵبژاردن قەرەبو کەنەوە، چونکە ئەوان لە مانۆڕی هێزی سەربازیدا دۆڕاندنی خۆیان ئابڕوبەرانە نمایشکرد، بۆیە بەم لیستەو بەم هەڵبژاردنە جێگای ئەو شکستە پڕناکەنەوە. دووەم: پارتی ئامادەنیە بچێتە ناولیستێکەوە گەر دابینی تەواوی ئەوە نەکات، کە خاوەنی ئەسڵی ئەو لیستە دەبێت هەر خۆی بێت و بەشی شێریش هەر مافی خۆی بێت. سێیەم، حزبە کوردیەکان بۆخۆیان لەبەردەم هەڵبژاردنی هەرێمدا تیا ماون، چونکە هیچ ڕۆشناییەک ئەوە نیشان نادات، بەوەی کە ئایا دەتوانن هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدەن؟. چوارەم: هێزەکانی ناو حکومەتی عێراق لەباری بەڕێوەبردنی ئەوناوچانەدا هەنگاوێ زیاتر لەپێش هێزە کوردیەکانەوەن،بەمەش تاڕادەیەک دەتوانن لایەنە کوردیەکان تەریک کەنەوە.
گەر لەمانەش گەڕێین، ئەو بەشە لە ڕاگەیاندنی ئەو ١٣حزبە کە دەڵێن بۆئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنین و “مافەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزین”، ئەم پاساو هێنانەوەیە بە ناوی پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستانەوە، جێگای تێرامان و سەرسوڕهێنەرانەی جدیە، بەدوای سی ساڵ زیاتر لە سایەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی، کام ماف، کام شکۆ، کام خواستی خەڵکی کوردستان پارێزراوە؟ گەر وایە فەرمون با بۆمان بژمێرن، ئاخۆ لە ئێستادا و بە لیستێکی ١٣حزبی ملکەچ و بێدەسەڵات لەبەردەم دەرگای حکومەتی عیراقدا، ئەبێ چی گۆڕدرابێت و چی ڕویداوە؟، تا ئومێد بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ببەستن.
ئەم جۆرە لیستانە، جگە لە نمونەی سەوداو مامەڵەیەکی بازرگانی کە ئەو حزبانە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا دەیکەن، شتێکی تر نیە، تەنها بۆ دەستکەوتێکە بەڵکو لە ناو بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی پارێزگادا بەدەستی بهێنن، کە جگە لە شەراکەت لە گەندەڵیدا هیچ سودێکی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە تیا بەدی ناکرێت.
ئەو حزبانەی چونەتە ناو ئەو لیستەوە بەگشتی پاشکۆ بون و پشتیوانیانە بۆ سیاسەتێک کە یەکێتی نیشتمانی پەیڕەوی دەکات و لەهەوڵی ئەوەدایە ئاستی هاوسەنگی هێز بەم ڕێگایانە بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، بەڵام دۆخی ئێستای کوردستان و قەیران و گێژاوێک کە یەکێتی بەسەری دەبات، بەم جۆرە یاری و مامەڵەیە هەرگیز ناتوانێت هەڵسێتەوە، بۆیە لەوەش سەیرتر ڕێڕەوی کاری ئەو دوانزە حزبەی ترە، کەچونەتە گەمەی ناو ئەم لیستەی یەکێتیەوە، دیارە ناتوانن یا نایانەوێت دەستبەرداری ئەو واقعە شکستخواردوەی پارتی و یەکێتی بن، کە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەسەریاندا سەپێنرا، بۆیە وا بەئاسانی و بێپەردە و دوای ئەزمونی سی ساڵ زیاتر، بەدوای فەرمانەکانی یەکێتیەوەن، واتە ئەو حزبانە بەهەر ئەگەرو قەیران و گێژاوێک ڕوبەڕوبن، تەنها لەهەوڵی ئەوەدان دوکانەکەیان دانەخرێت.
هەڵبەتە با چاوەڕوان بین بزانین پارتی لەم کەین و بەینەدا چ مامەڵەیەکی تر دەکات، ئەو پارتیەی کە تائێستا نەیتوانیوە شكۆی شکستخواردنی خۆی لە بەرامبەر حکومەتی عێراقدا بگەڕێنێتەوە. ئەوەی ئاشکرایە کە پارتیش شتێکی پێشڕەوتر لە لیستی ئەو ١٣حزبە، ناتوانێ ئامادەبکات.




فیستیڤاڵی بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان.. عەلی حەمەڕەشید

فیستیڤاڵی بەهرەی نوێ کارێکی گرنگ و چالاکییەکی پێویست بوو کەبەڕێوەبەرێتی چالاکی هونەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی سلێمانی وەک ئەرکێکی گرنگی سەرشانیان ئەنجامیان دا..کە خۆی دەبینییەوە لە نمایشکردنی کۆمەڵێک شانۆیی تایبەت دا کە لەلایەن قوتابیان و خوێندکارانەوە لە چەند پەروەردەیەکی سەربە بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پێشکەش کران.من ئاستی دەق و نمایش و دەرهێنان و هەموو ئەو کارانەی کە پەیوەستن بە سەما و شانۆییەکانەوە بەجێ دەهێڵم بۆ کەسانی شارەزا و پسپۆڕی بوارەکە،ئەوەی لای من گرنگە و جێگەی دەستخۆشییە کە توانرا ئەو ڕێچکە هونەرییە بەرزەی کە لە سلێمانی و لەلایەن چالاکی قوتابخانەکانەوە پێشکەش دەکرا بەردەوامی پێبدرێت و لەساڵانی داهاتوودا هەوڵبدرێت کە کاری زۆرتر و جوان تر و باشتر ئەنجام بدرێت و هەموو ئەو توانا و بەهرە جوانانەی قوتابیان و خوێندکاران و شارەزایی و سەلیقەی مامۆستایانی بوارەکە بەهەند وەربگیرێن و لەو ڕێگەیەشەوە بتوانن قوتابخانە و خوێندن زیاتر لای قوتابی و خوێندکار شیرین بکەن ،تا وا نەزانن هەر وانە خوێندن و پۆل و وایت بۆرد و داتاشۆ ،ئەوانە لە خوێندندا هەن بەڵکو شانۆ و شێوەکاری و مۆزیک و گۆرانی و سرود و سەما لە پاڵ ئەوانەدا کە باسمان کردن هەن و منداڵ دەتوانێت بە خۆشییەوە پەرە بە حەز و خولیا و توانا و بەهرە شاراوەکانی خۆی بدات.شانۆ وەک هەمووان دەیزانین کە کۆکەرەوەی گشت هونەرەکانی ترە،لەشانۆدا دەق و هۆنراوە وەک ئەدەب ئاوێزانی نواندن و جوڵە و سەماو دەنگ و مۆزیک و گۆرانی و شێوەکاری دەبن و پێکەوە ئەو پەیامە پەروەردەیی و مرۆڤدۆستی و ژیان دۆستی و ژینگە دۆستییە دەگەیەنن و جوانییەکی تر بە ژیان و خوێندن و قوتابخانە و پۆل و مامۆستا دەدەن.ئارایشتێکی ڕازاوە و جوان دەبەخشن بە پرۆسەی پەروەردە و دەبنە تەواوکەری بەشێوەیەکی دروست و گونجاو.بەهرەکان دەردەکەون و بە شێوەیەکی دروست و زانستیانە لەلایەن مامۆستایانی بوارەکەوە پەرەیان پێدەدرێت و زۆر بەجوانی گەشە دەکەن.ئیتر گوڵی حەزەکانی منداڵان ناژاکێن و دەگەشێنەوە،بەشنەی زەردەخەنە و ئافەرینی مامۆستا دڵسۆزەکانیان،منداڵ خۆشەویستییەکی زۆری بۆ قوتابخانە لادروست دەبێتەوە و ڕۆژانە بەپەرۆشەوە ڕوو لە قوتابخانەکەی دەکات و دەیکاتە مەڵبەندی بەدیهێنانی خولیاکانی و بەگەڕخسنی تواناکانی ، خونچەی باوەڕ بەخۆ بوونیشی باشتر دەگەشێتەوە و نەشونما دەکات بە بڕوایەکی پتەوەوە کاروچالاکییەکانی ئەنجام دەدات و بێ ترس و دوو دڵی بوونی خۆی دەسەلمێنێت.دەستخۆشیمان بۆ هەموو ئەوانەی کە بەشداربوون لە بەڕێوەچوون و سەرخستنی چالاکییەکاندا..

عەلی حەمەڕەشید
نوسەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی




شەوی بیست و یەکی حەوت شار خوێناوی کرا!.. گەردە مامەحەمە

ئەو شەوەی رۆحی (سۆران)یان لێ سەندینەوە !شەوێکی ڕەشتر لەمێژووی شەوەکانی تری ڕۆژمێری تەمەنماندا تۆمارکرا، هەر بەدەستی جەلادەکانی شاخ و مافیاکانی ئێستای شار،ئەو شەوەی هەرگیز لەخەیاڵدانی ئێمەدا لەبیرناکرێت،وەکوو مۆتەکە بەدەورماندا دەسوڕێتەوە.
هەرگیز بیرمان لە کارەساتی ئاوا جەرگبڕ نەکردبووە ،بەبیرماندا نەدەهات ئەوە بەو شێوەیە ڕووبدات.
لەبارودۆخێکدا ڕوحی ئازادی لەهزری سۆراندا دروست بوو کە تروسکایی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی بەتۆسقاڵ بەدیارکەوتووبوو لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق!سۆرانیش خۆی کرد بەسەرمەشقی ئەو ئازادیەی کەپێنوسەکەی وڕاپۆرت و وتارەکانی بوون بەمەشخەڵی. وەک(مۆنتسیکۆ)دەڵێت:”هەندێ جار هەوای پاک بۆ سیەکانی ئەو کەسانەی لە زەلکاودا دەژین زیانبەخشە”، بۆیە ڕێگای ئازادی بۆسۆران و سۆرانەکان لەشاری کەرکوک زەحمەتبوو لەهەموولایەکەوە، وەک هاوپیشەکانی دەیانگوت قەناسەکە لەسەر سەری بوو!وەکوو ئەوەی شەهید(سۆران) خۆی گووتی ئەگەر لەنزیک ئاگردان دانیشیت پرسکت بەر دەکەوێت،ڕێک وا بوو بۆ شەهید”سۆران”. نەمدەزانی جەلادەکان ئەندازیارن لە داهێنانی تیرۆرو کوشتندا.ئەوەندە ڕق ئەستورن بەرامبەر قەڵەمەکەی شەهید (سۆران)، لەپێناومانەوەی خۆیاندا لولەی تفەنگەکەیان کردە “سۆران”و تیرۆریان کرد. بەخەیاڵی پیسیان وایان دەزانی بەتیرۆرکردنی سۆران،هیچ سۆرانێکی تر بوێری ئەوە ناکات دەست بۆ مەلەفەبڤەکانیان بەرن.بەڵام خەیاڵیان لەگەڵیان دا ڕاستی نەکردو درۆی کرد، ئەوان دۆڕان چونکە دوای بیرکردنەوەیەکی نادروست و تارکستان کەوتن!،خەیاڵیان خاوە سەدان لاو جەسورتربوون لەسەر خوێنی سۆران سازش ناکەن و کۆڵنادەن بەقەڵەمەکەی..نەترستربوون و ئەو مەشخەڵەی سۆران دایگیرساند هەڵیان گرتووەو ناهێڵن بکوژێتەوە بەردەوامی پێ دەدەن..لەکاتێکد دەسەڵات کۆیلایەتی زاڵ کردوە بەسەر هەمووو شتێکدا، ئازادیش تا دێت بەیاسا ڕێگری لێ دەکرێت،ڕێگری لەماهامێتی دەکرێت.ئەو دەسەڵاتە خوی بەتیرۆرو خوێنڕشتن و زیندانی و ناچارکردنی خەڵک تا ڕوو لە تاراوگەبکەن و زوڵم و ستەمکاریەوە گرتوە، لەهەمان کاتدا هەموو ئازادیخوازان چاوەڕوانی بەسزاگەیاندنی تاوانبارانن..بەڵام ئەو دەسەڵاتەفیرعەونیە زیندانەکانی پڕکردوە لەچالاکەوان وڕۆژنامەنوس وئازادیخواز!
ئەگەرچی ناسینەوەی جەلادە خوێنڕێژەکان لەئێستادا ئەستەم بێت!ئەوە لەڕۆژگاری داهاتوودا روون دەبێتەوە، وەک بینیمان نەوەی پێشمەرگەیەکی شەهید لەدوای زیاتر لەسی ساڵ بۆی روون و ئاشکرابوو کێ باوکی شەهیدکردوە..لە دوای ئەو مەودا زۆرەی ساڵ و تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر بەسەرشەهیدکردنی باوکیدا،تۆڵەی باوکی لەبکوژ کردەوە!ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پەنادانی بکوژان لەلایەن حزبەکانەوە،وە بێ باکی و لاوازی لایەنی پەیوەندیدار و یاساو سیستەمی دادوەری لەهەرێمی کوردستان..وە زاڵبوونی حزب و دەسەڵاتداران وقەڵەمڕەوەیانی هەرێمی کوردستان بەسەر یاساودادوەراندا،بەئەمری حزب دادگاکان کاردەکەن و بەڕێوەدەبرێن!،لەزۆربەی کەیسەکانی تیرۆربە تایبەتی تیرۆری سیاسی وفکریدا نەیانتوانیوە تاوانباران بەسزا بگەیەنن ولەسزا ڕزگارکراون! وەکوبەرزەکی بانان بۆ دەرچوون،لەکاتێکدا خەڵک هەر چاوی لە دەزگائەمنیەکان و دادگاکان بوو، بۆ یەک لای کردنەوەی کەیسیەکانیان..بەڵام دەیان کەیسی تیرۆرکردن لە هەردوو ڕەگەزی نێرومێ تا ئێستاکە یەکلای نەکراوەتەوە بە دادگا، یاسا لەقازانجی میللەت نەبووە بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات وحکومەت وسستمی سەرمایەداری بووە، ،هەرچەندە متمانەلەنێوان زۆرینەی میللەت و لایەنی پەیوەندیدار ودەزگائەمنیەکان ویاسادا نەماوە،لەبەر ئەوەی لەهەر شارێک یان زۆنێک تاکێک لەکۆمەڵگەدا تیرۆربکرێت یان بکوژرێت ئەوە بکوژ خۆی دەخزێنێتە باوشی یەکێک لەحزبە فەرمانڕواکانەوەو دەیگرنە خۆیان تا بەکاری بهێنن بۆ مەبەست و مەرامی شەخسی یان حزبی، ڕادەستی یاسایان ناکەن تا یاسا سەروەری خۆی بەجێ بگەیەنێت، ئەمەش ڕێی خۆش کردوەو کوشتن لای تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی بووەتە ئاو خواردنەوە! لەم کاتەدا ناچار خاوەن حەق پەنابۆئەوە دەبات خۆی تۆڵەبکاتەوە! ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت ناهێڵن سیستمی دادوەریویاسا وەک پێوست بەئەرکی خۆی هەڵسێت، هەربۆیە کێشەکۆمەڵایەتیەکان لەزیادبوون دان و ڕۆژێک نیە گوێ بیستی هەواڵی تۆڵەسەندنەوە نەبین!ئەم جۆرە بێ باکی و نەهاتن بە دەنگ خانەوادەی شەهیدەتیرۆرکراوەکان،دەسەڵات و لایەنی ئەمنی ویاسایی خستۆتە بەر بەرپرسیارێتیەوە لای ڕێخکراوە نێودەوڵەتیەکان!ئەرکی سەر دەزگا ئەمنیەکانە کاتێک ڕووداویەکی کوشتن ڕوویدا،دەست بەجێ بەئەرکی خۆیان هەڵسن و بچنەشوێنی ڕووداوەکە، نەک دوای چەند ڕۆژێک تێپەڕی بەسەر کوشتنەکەدا ئینجا پەڕاوە بکەنەوەو پشکنین بۆ شوێنی ڕووداوەکەو تەختێەی بۆ بکەن،هەر بۆنمونەئەوکاتەی شەهید(سۆڕان) یان تیرۆرکرد دوای هەشت ڕۆژ دوای تیرۆرکردنەکەی پۆلیس هات بۆ شوێنی ڕووداوەکەو وەرگرتنی وتەی خانەوادەکەمان،ئەوساتەی کەشەهیدسۆران تیرۆرکرا منی لەگەڵبووم و شایەتحاڵم کەچۆن شەهید (سۆران)ی برام تیرۆرکرا ،تا ئەم ساتەوەختە پۆلیسم نەدیوەو وتەم لێ وەرنەگیراوە! لەهەمان کاتیش دا براکەم خۆی پێی گوتووبووم کە چ لایەن و حزبێک هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێدەکەن!
ئەمە هەڵەیەکی گەورەبووە کە دەزگا پەیوەندیدارەکان لە کەیسی شەهید(سۆران) دا کردویانە! بۆیە بەردەوام لایەنی پەیوەندیدار بەکەمتەرخەم ناو دەبەم و بوونەهۆکاری ڕزگاربوونی بکوژان لەسزا.هەروەها یاساودادگاکان دەبێت ڕۆڵی سەرەکی ببینن بۆ سزادانی تاوانباران و ئەوان دەتوانن بەپێی ماددە یاسایەکان داوای دەستگیرکردنی تاوانباران بکەن و سزایان بدەن، بۆیە پێوستە و ئەرکە خۆیان ئەرکداربکەن، ڕێگەنەدەن ببن بەدەستەمۆی حزبی و بەرپرسەکان،چونکە ڕۆژ ڕۆژی لەدوایەو دەخرێنە مێژوی نەفرەت لێکراوانەوە.بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە،ئەگەر یاسا سەروەری خۆی پاراست و بەئەرکی پیرۆزی خۆی هەڵساو مامەڵەی کرد،ئەوە کێشەکۆمەڵایەتیەکان روو لەکەمبوونەوە دەکات و وڵات و شارەکان ئارامیان بۆ دەگێڕدرێتەوە..وەبە پێچەوانەشەوە ئەوە کێشەکان وەک لەئێستادا لەهەڵکشاندایە زیاتر دەبێت.ئەوکاتە کەس حسابیان بۆناکات! خاوەن حەق وابیر دەکاتەوە کە حەقی خۆی بسەێنێت و ئامادەش دەبێت چەندساڵێک زیندانی بکرێت، بەم جۆرەش لە کۆمەڵگەدا شیرازەی کۆمەڵگەوکۆمەڵایەتی وخێزانیش تێکدەچێت و تێک دەشکێن.وە کێشەکانیش بەردەوامی پێ دەدرێت و لەساڵانێکی دیکەدا سەر لەنوێ سەرهەڵدەداتەوە،کوشتنی تاکی تری ماڵپاتەکانیان لێ دەکەوێتەوە.ئەو کاتە لایەنی پەیوەندیدار لەکوێیا خۆدەبینێتەوە؟ ئەرکی چارەسەری قورستر دەبێت!لەکاروانی سەقامگیرو هاوسەنگی وئارامیو پێشکەوتندا هەرس دەهێنێت.
بۆیە لەم یادە خەمناکەو لە پانزەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم و ڕۆژنامەنوس(سۆران مامەحەمە)ی برام دا،وەکوو ماڵپاتی شەهیدی قەڵەم داوا دووبارە دەکەینەوە با چیتر لەچاوەڕوانیدا نەمێنینەوە لە نادیاری وبەسزا نەگەیاندنی تاوانباران و پشت گوێ خستنی کەیسی تیرۆرکردنی شەهید “سۆران”، دوای پانزەساڵ هێشتا بکوژ دەست نیشان نەکراوەو لەسزا ڕزگارکراوەو نە دراوەتە دادگا. هەر وەک دەوترێت هەر بکوژێک نادیاربوو ولەسزا ڕزگارکرا ئەوە دەسەڵات ڵێی بەرپرسەو دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵات.
سەری ڕێزو وەفابوون بۆ شەهیدسۆران مامەحەمەو شەهیدانی تیرۆرکراون دادەنوێنم لەم ڕۆژە جەرگ بڕەدا..نەمری بۆ شەهیدانی قەڵەم و ڕسوایی بۆ بکوژان و تاوانباران.

گەردە مامەحەمە

18/7/2




ساڵنامەی سۆراننامە.. ژمارە سفر

بۆ خوێندنەوەی ئەم ساڵنامەیە کلیکی ئێرە بکەن..




لە ڕوودا خۆی وەک بزووتنەوەی ئیسلامی پیشان دەدام و لەژێرەوەیش سیخوڕی بەسەرەوەدەکردم!.. شەماڵ بارەوانی

هەرسەبارەت بەو شەشڕوواتییە، لە کۆلێژی شەریعەش خوێندکارێکمان لەگەڵدابوو، ڕێک وەک ئەو فەقێ شەشڕووەی کە باسم کرد وابوو. مرۆڤێکی زۆر ناخپیس بوو. بەڕاستی کەسێکی گران و سەنگین نەبوو. ئەویش بە هەمان شێوەی فەقێ شەشڕووەکە، زۆر بە ئۆین و نازبوو. دەتگوت لەشیان هەمووی هۆرمۆناتی مێینەیە. هاهاها.
ئەو خوێندکارەی کە لە تەمەن زۆر لە من گەورەتربوو.
ئەو پیاوەی لە ڕووت خەندەی دەکرد و لە پشتەوەیش خەنجەری لێدەدایت.
من ئەوەم باشە تۆزەک سەرناسم و زوو بەرامبەر دەناسم. واتا بە ئاسانی ناخرێمە فاقەوە.
ئەو پیاوەم زوو ناسی و هاوڕێ ئیسلامییەکانم(کچ و ژن و کوڕە خوێندکارەهاوپۆلەکان)مم زوو لێ ئاگادارکردەوە کە ئەو پیاوە سیخوڕ و شتە.
من ئەوکاتە بەرپرسی لێژنەی(ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابییانی کوردستان)ی یەکگرتوو-شەریعەبووم. قۆناغی یەکەمی کۆلێژی(زانستە ئیسلامییەکان) شەریعە دەڵێم.

ئەو پیاوە لە ڕوودا خۆی وەک بزووتنەوەی ئیسلامی پیشان دەدام و بە منی دەگوت: من کۆنەبزووتنەوەی ئیسلامیم. وا خۆی پیشان دەدا، کە ئێستاش هەر مەیلی بۆ بزووتنەوە و جیهاد و شت هەیە. (ئەو پێشووتر بزووتنەوە بوو).
جا عەلاساس ئێمە و ئێوە(بزووتنەوە-یەکگرتوو) براین و دەبێ ئاگامان لێکتری بێت. کەچی دواتر بۆیان باس کردم(سیخوڕیم بەسەرەوە دەکات).
خۆشم هەستم پێ دەکرد، کە سیخوڕیم لەسەر دەکات و دەیەوێت نهێنی و شتم پێ دەربێنێت و بیبات بۆ ڕێکخراوی(یەکێتی قوتابییانی کوردستان)ی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان، کە بنکەیەکیان لەناو کۆلێژەکە هەبوو.
سەرەتا هەرکەسێک لە خوێندکارەکان سەرەدانی ئەو ژوورەی (ڕێکخراوی قوتابییانی کوردستان)ی بکردبوایه، من گومانم لەبەرامبەریدا له دڵ دروست دەبوو. زۆر ڕقم لەو ڕێکخراوەیە دەبوویەوە.
بە ئەندامەکانی خۆمان(ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابییانی کوردستان)م دەگوت: نەڕۆن بۆ ئەو شوێنە.
من ئەوکاتە ئیسلامییەکی توند و زۆر چاڵاک و دڵسۆزیش بووم بۆ یەکگرتووی ئیسلامی.
دواتر و قۆناغی چواری کۆلێژ، بەراورد بە قۆناغی یەکی کۆلێژ زۆر گۆڕابووم لە ڕووی فیکر و تێڕوانینەوە و وازم لە ئیسلامییەکان و زۆر شتی تری ئایینیش هێنابوو و لەڕووی حیزب و شتەوەوەش بێلایەن بووم.
ڕۆژێک ڕۆیشتمە سەردانیان، وابزانم کاکە(ئەحمەد سندی) ئەوکات بەرپرسی ڕێکخراوەکەبوو. کاکە ئەحمەد لەو بەشەی من و لە هەمان هۆبەی منیش بوو. کوڕێکی بەڕێز و هێمن بوو. هەڵەنەبم ئەوڕۆژە لە کافتریاکە دەهاتمە دەرەوە. دەرگای کافتریاکە و ژوورەکەی(ڕێکخراوی قوتابییانی کوردستان) لە تەنیشت یەکتری بوو. کاکە ئەحمەد گوتی: کاکە شەماڵ هەر سڵاوێکمان لێ ناکات! بە پێکەنینەوە وای گوت.
کە وای گوت، ڕۆیشتمە ژوورەوە و سڵاوێکم لێ کردن و هەندێک دانیشتم و کەمەک قسەمان کرد وگوتیان هەرکاتێک بێیت دەرگا لەسەر پشتە. زۆریان کەیف هات و زۆریان ڕێزلێ گرتم.
بێینەوە سەر باسی پیاوە دووڕووەکە. کە ئەوەم زانییەوە(سیخوڕیکردنی لە دژی من) وەک گوتم، هەموو هاوڕێ ئیسلامییەکانم لێ ئاگادارکردەوە و ئیتر لەوڕۆژەوە تا کۆلێژیشم تەواوکرد، ئەو پیاوەم ڕووشکێن دەکردەوە و بە ڕەقی قسەم لەگەڵ دەکرد و زانیبوویەوە کە من گوتوومە: ئاگاداری بن، سیخوڕە.
دووسێ جار خۆی گوناح کرد و پێی دەگوتم: وەلڵاهی من وا خراپ نیم، وەک تۆ لێم حاڵی بوویتی. بەڵام درۆی دەکرد و من یەک تۆز متمانەم پێی نەبوو.

لەو ماوەیە خوارزاکەم کەوتە نەخۆشخانەی ئیمیرجێنسی( ڕۆژئاوا)لە هەولێر، پێویستی بە خوێن بوو. من و دوو خوارزای ترم ڕۆیشتین بۆ بانکی خوێنبەخشین لە( نەخۆشخانەی ڕزگاری)، بە ڕێکەوت ئەویش لەوێ بوو. دوای دەساڵ لە تەواوکردنی زانکۆ، جارێکی تر ئەو پیاوەم بینییەوە. ئەو پیاوەی کە خوازیاربووم لە دۆزەخیش نەیبینمەوە. کەچی ئێستا و لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەیبینم!
هیچ خۆم تێینەگەیاند و لەپاڵ یەکتری بووین، نەمن سڵاو و چاکوچۆنیم لەگەڵدا کرد، نەئەویش.
هەرسەبارەت بەو پیاوە، لەکاتی تیرۆرکردنی کاکە(خواناس) لە لایەن داعشبیرێکەوە، ئەو پیاوە بە فەیسبووکی خۆی کۆمێنتی بۆ هاوڕێم(د.ئادەم بێدار)ی مامۆستای زانکۆ و پێشکەشکار لە کەناڵی(ڕووداو)کردبوو و لەبارەی تیرۆرکردنی کاکە (خواناس)نووسیبووی(کلیپەکی زۆر خراپی هەیە، مستەحەقی بێت) واتا پشتگیری ئەو کارە تیرۆرستییەی دەکرد و لە کۆمێنتێکی تریش نووسیبووی(خوایە ئیسلام بکەیتە حاکم). ئای لەوە! هاهاها.
ئای لەوە، خۆ دووبارە ئەوپیاوە لە فەیسبووک دێتەوە بەرچاوەکانم و لە فەیسبووکێکی تر، کە بەرلەوەی بیسووتێنن ئەو پیاوە فرێندم بوو. ئادی ناردبوو، گوتم دەی با ئەو بێ کەڵکە وەرگرم.
جا ئەوڕۆژەی لە کۆمێنت پشتگیری ئەو کردەوە تیرۆرستی و کوشتنەی کاکە خواناسی کردبوو، گوتم با بڕۆمە ناو فەیسبووکەکەی بزانم ئەو پیاوە چی پۆست کردییە و چییە ئێستا؟
سەیری پرۆفایلەکەیم کرد، لە ڕادیۆی حیزبێکی ئیسلامی پێشکەشکارە و بەرنامەیەکی ئایینی هەیه و وەک پیاوێکی ڕۆحانی و ئیمانی و واعیز و شت قسە دەکات و وێنەی قاید و قیادەی ئەو حیزبەی داناوە و پۆستی ئیسلامییەکی شێر کردووە لە دژی هەدەپە و بۆ پشتگیری(هودا)پارتی ئیسلامی و لە پۆستێکیش نووسیبووی(هەرسەگێک بە ئیسلام بوەڕێ و بەردی تێگرین، ئیتر بەرد لە زێڕ بە نرختردەبێت).
هەڵبەت ئەو پیاوە بە بەرماڵەوە بفڕێت بۆ کەشکەڵانی ئاسمان یان کورد گوتەنی: بڕواتە ئاش و بێتەوە و سەری هەموو ئارد بێت، من بڕوای پێ ناکەم و ساختەچییەک زیاتر نییە.
مرۆڤی سیخوڕ، جا سیخوڕی ئیسلامی یان عەلمانی، چەپ یان نەتەوەیی و هەرکەسێک و لایەنێک بێت، جێگای متمانە نییە و مادام ئامادەبێت بۆ دوو پوولی حیز، سیخوڕی بەسەر هاوڕێی خۆی و مرۆڤەکانەوە بکات، بە دڵنیاییەوە مرۆڤی ئاوا، مرۆڤی مەبدەئی نین و بۆ هیچ کەسێک ماڵ نین و هەردەم و سەعاتە و ڕۆژەی بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ڕەنگ و ڕووی خۆیان دەگۆڕن و خۆیان دەفرۆشنە ئەم و ئەو.




گیرفانه‌ مرۆڤ*.. فەرهاد کەریم

شه‌و و رۆژ بیست و چوار ده‌مژمێره‌،
نوستن و کارکردن،
گوو کردن و ده‌م شوشتن،
ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌رگیز خاوێن نابته‌وه وه‌ک قوون،
چه‌قۆیه‌ بۆ بڕین،
تۆ کاتژمێریت،
چه‌ند ده‌مژمێر ده‌ده‌ی به‌ کوشتن و مردن، به‌ خوێن و ژیان،
چه‌ند ده‌مژمێر ده‌ده‌ی به‌ جه‌نگ و سوتان به‌ ورگ و گیرفان،
ده‌مژمێرێک ناده‌ی به‌ مۆراڵ و مێشک و ئاکار،
جه‌نگ گه‌رم ده‌که‌ی له‌ پێناوی گیرفان،
ئاوه‌دانی و خۆشه‌ویستی وێران ده‌که‌ی بۆ گه‌وره‌کردنی گیرفان،
ورگت گیرفانی برسیه‌تییه‌،
سه‌رت گیرفانی وێرانه‌یی، ماڵی ماسی و مارو مرۆڤ وێران ده‌که‌ی،
سۆزو وێژدان و بینینت گیرفانه‌،
له‌ پێناوی سه‌وزی گیرفانت، ژیان پڕ گریان و مردن ده‌که‌ی
له‌ ناو مردن ده‌ژیم
ده‌ژیم له‌ گه‌ل مردن
به‌یانیان رۆژ پڕ ده‌بێ له‌ تاریکی
رۆژ پڕ ده‌بێ له‌ تاریکی نیوه‌ڕۆیان
ئێواران رۆژ پڕ ده‌بێ له‌ تاریکی
رۆژ پڕ ده‌بێ له‌ تاریکی شه‌وان
مرۆڤ تۆ بخه‌وه‌ به‌ خه‌وتنت ژیان روناک ده‌بته‌وه‌
به‌یانیان ،نیوه‌ڕۆیان، ئێواره‌، شه‌وان ڕوناک
باڵنده‌، ماسی، ئاژه‌ڵ به‌ چاویڵکه‌ی ڕه‌شه‌وه‌ مالئاوا له‌ مردن و له‌ ژیان ڕێ،
کاتژمێرێکت ماوه‌ بۆ مردن مرۆڤ،
،شه‌ڕێکی گه‌وره‌ داگیرساوه،
ده‌م و قوونت وه‌کو یه‌کن به‌ فریای شووشتن ناکه‌وی،
زمانت پڕ په‌یڤی خراپ،
ویژدانت پڕ جه‌نگ، گیرفانی ناخت پڕ ژه‌هر،
ژه‌هر پڕژێن ده‌که‌ی ژیان، ژه‌هرت ڕواند له‌ ژیان،
سه‌گ و کۆتر و ماسی و هه‌نار له‌ ناو ئاوه‌دانی و ئه‌ڤین و خه‌نده‌ی تۆی ژه‌هردان له‌ ناو ژه‌هر و مردنداین،
مرۆڤ له‌ ناو گیرفاندا گه‌شه ‌ناکا
جوانی له‌ کۆڵانه‌کانی گیرفان بار ده‌کا
گیرفان باڵی نیه‌ بۆ فڕین
ژوان نیه‌ بۆ ئه‌ڤین
له‌ ناو گیرڤان وه‌ره‌ ده‌رێ، مردن راگره‌
ژیان بانگت ده‌کا
له‌ گه‌ل ژیان ئاشتبه‌وه
گیرڤان مردنی ژیانه‌
جه‌نگه‌کان، پژمینی که‌ش و هه‌وا
ئاسمان هه‌میشه‌ گریان
مرۆڤی بێ گیرفان جوانه
گیرفانه‌ مرۆڤ له‌ خۆت پرسیووه‌ بۆ زه‌وی پڕبووه‌ له‌ په‌پووڵه‌ی کۆر،
له‌ باڵنده‌ی بریندار،
له‌ ئاژه‌ڵی خوودار،
له‌ ماسی گێژ،
له‌ دره‌ختی خه‌مبار،
له‌ مرۆڤی گیرفان،
کاتژمیرێکت ماوه‌ بۆ مردن مرۆڤه‌ گیرفان،
که‌ مردیشیت گیرفانه‌ مرۆڤ قووتت ده‌دا،
مرۆڤه‌ گیرفان بمره‌، ژیان پێویستی به‌ هه‌ناسه‌ دانه‌،
مرۆڤ حه‌زی له‌ غاردانه‌ وه‌ک ئه‌سپ
وه‌ک کۆتر حه‌زی له‌ فڕینه‌
ئه‌شقی ئاوه‌ وه‌ک ماسی
وه‌ک دره‌ختێکی هه‌میشه‌ سه‌وز ئاشق
وه‌ک سه‌گ وه‌فا
بمره‌ یان وه‌ره‌ ده‌رێ له‌ گیرفان.

*کاتژمێر9 ماڵئاوا له‌ سه‌گه‌که‌م به‌ نه‌خۆشی به‌ هۆی دکتۆری بڕوانامه‌ی باڵای گیرفان

2023-7-20




ماف.. شیعر: نزار قبانی.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

پێش ئەوەی،
فەرمانێکی فاشیستانە دەرچێت
ئەمەوێ خۆشم بوێیت
و
ئەمەوێ کوپێ قاوەت لەگەڵا
بخۆمەوە
و
ئەمەوێ دوو دەقیقە
دانیشم لەگەڵتا
پێش ئەوەی پۆلیسی نهێنی
كورسییەکان لە ژێرمانا
ڕاکێشێ…
و
ئەمەوێ پێش ئەوەی
دەم و قۆڵم بگرن ،
باوەشت پیاکەم…
و
ئەمەوێ پێش ئەوەی
گومرگ بخەنە سەر فرمێسکەکانم
لە ناو دەستەکانتا…بگریم
ئەمەوێ خانمەکەم
خۆشم بوێیت
و
ڕۆژ ژمێر بگۆڕم
و
ناوی مانگ و ڕۆژەکان بگێڕمەوە
ئەمەوێ لەسەر ریتمی هەنگاوەکانت
و
بۆنی عەترەکەت
كە پێش خۆت ئەگاتە قاوەخانەکە
سەعاتەکانی دونیا رێک بخەم
بۆ داکۆکی لە مافی ئەسپ سواریی
خۆشم ئەوێیت ، خانمەکەم
و
بۆ مافی ژن کە ” سوارەکەی ” خۆی
بەدڵی خۆی هەڵبژێرێ
و
بۆ مافی درەخت
كە گەڵاکانی بگۆڕێ
و
بۆ مافی گەل کەی ویستی
فەرمانڕەواکان بگۆڕێ
خۆشم ئەوێیت…خانمەکەم




ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز به‌ كوردی.. نه‌ژاد عزیز سورمێ

گه‌لۆ داخۆ هۆی چی بێ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ، تا پاش ڕاپه‌ڕین ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزی به‌ خۆوه‌ نه‌دیبێ..؟
بڵێی ئه‌گه‌ری باری ده‌روونی و كاره‌ساته‌ یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كان وایان كردبێ ، كورد هه‌میشه‌ نیگه‌ران و خه‌مۆكی هه‌ڵكه‌وتبن و یاده‌وه‌ریێكی ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزیان هه‌بێت كه‌هه‌میشه‌ به‌ئاوڕدانه‌وه‌ و به‌هه‌ندگرتنی ڕابردوو و په‌ند و عیبره‌ته‌كانی ته‌ماشای دوا ڕۆژیان كردبێ!
ئه‌مه‌یان زۆر له‌ڕاستیدا نزیك نییه ‌، چونكه‌ هه‌ر به‌ نموونه ‌، زۆر له‌گه‌ڕۆك و ڕۆژهه‌ڵاتناسانیش هه‌روایان دیوه ‌، دۆڵ و زوڕنایه‌ك به‌سه‌ بۆ كورد له‌ناو لاشه‌ی مردووان شایت بۆ دابه‌ستێت!!
مه‌گه‌ر هه‌ر كورد نییه‌ وتوویه‌تی ! (هینی ئه‌مڕۆ به‌وانه‌كی سبه‌ی) یا (له‌ناو جه‌نازان ده‌گه‌ڕا ده‌یگووت خوایه‌ فتنه‌یه‌ك نه‌قه‌ومێ).
ئه‌دی باشه‌ له‌ناو ئه‌و هه‌موو نووكته‌باز و سه‌رچاوه‌ی قسه‌ی نه‌سته‌ق و حیكایه‌ته‌ ته‌نز ئامێزه‌كانی كۆڕ و دانیشتنی شه‌وان ، بۆچی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزی نه‌بووه‌؟.. له‌ حاڵێكدا له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقه‌ دروست بووه‌ و پێشتریش له‌زه‌مانی حوكمی عوسمانلی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌وچه‌شنه‌ به‌عه‌ره‌بی و توركی هه‌بووه‌…
سه‌یریش نییه‌‌ یه‌كێك له‌ پێشه‌نگه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز له‌عێراقدا كورد بووه‌ (به‌ڵام به‌عه‌ره‌بی) ئه‌ویش ڕۆژنامه‌نووس (نوری ثابت)ــه‌ كه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌ و له‌ به‌غدا ژیاوه‌ ، باوكی ئه‌فسه‌ر بووه‌ له‌سوپای عوسمانی …

ڕۆژنامه‌ی ( حه‌بز‌بوز)ی ساڵی 1931 ده‌رچوواندووه‌ ، وه‌ك مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌ عیڕاق دا ده‌یگێڕێته‌وه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی ته‌نزئامێزی ئه‌فسانه‌یی بووه‌ لای خه‌ڵكی ساده‌ و عاممه‌ی خه‌ڵك ، وه‌كات تۆقێنه‌ریش بووه‌ بۆ هه‌ندێ ڕه‌مزی سیاسی و هه‌میشه‌ له‌ زمانی (حبزبوز) ترساون .
كه‌واته‌ مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌دوو لایه‌ن هه‌بووه‌ له‌وه‌ی كورد ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزی نه‌بووه‌ ، یه‌كیان هه‌ر له‌ به‌راییدا ئاقڵ پێنه‌شكانه‌ به‌ڕۆڵی ئه‌و چه‌شنه‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا دووه‌میشیان ، نه‌بوونی ئازادی ده‌ربڕین‌ كه‌سه‌رده‌م و ڕۆژگاری وا هه‌بووه‌ به‌ته‌نیا بیركردنه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره ‌،
ڕه‌نگه‌ سه‌رئێشه‌ی زۆری به‌دواوه‌ بووبێت ، جگه‌ له‌وه‌ی نووسین به‌كوردی ئه‌گه‌ر نانبڕانی تێدا نه‌بووبێ ئه‌وا بێگومان هیچ ده‌سكه‌وتی لێ وه‌گیر نه‌هاتووه‌…
بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزیش دیاره‌ وێوه‌تر بووه ‌، به‌وه‌ی هه‌ر له‌ خۆیدا ته‌نز شێوازی لاته‌رگی و ڕه‌خنه‌ئامێزی ڕاسته‌وخۆی تێدا ده‌بێ كه‌ له‌ كێشه‌ و خواستی بازاڕ و جاده ‌و كوچه‌ و كۆڵانان سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ ، ئه‌مه‌ش دیاره‌ له‌دونیای ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تدا كارێكی بڤه‌ و نزیك له‌بڤه‌یه‌ و سه‌ر ئێشه‌ی به‌دواوه‌یه‌…

له‌سه‌رێكی تره‌وه‌ سانسۆر و هێنان و بردنی سانسۆریش ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ بووه‌ كه‌ زۆر ڕۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هره‌یه‌شیان له‌خۆ دا دیبێ ، خۆیان لێ پاراستووه‌…
توانایی دارایش له‌ولاوه‌ بوه‌ستێ ، به‌وه‌ی نه‌ ڕۆژنامه‌نووسی كورد له‌و پایه‌یه‌دا بووه‌ بتوانێ پرۆژه‌یه‌كی له‌و ڕه‌نگه‌ وه‌به‌ر بێنێ ، نه‌ خوا یا ڕۆژگارپێداو و سه‌رمایه‌دارانی كورد ڕۆژێ له‌ڕۆژان عاقڵیان به‌وه‌ شكاوه‌ و بیریان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ بچنه‌ ناو وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌یه‌كی كولتووری ئاسایی ، چ جای پرۆژه‌ی له‌و جۆره‌ كه‌ بێگومان لێپرسینه‌وه‌ و حه‌فت و هه‌شتی به‌دواوه‌یه‌ …
ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌واقیعدا تاك تاك و پێكه‌وه‌ فاكته‌ری سه‌رهه‌ڵنه‌دانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزن ، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕین ، بۆیه‌ ده‌بینین دوای ڕاپه‌ڕین ، ئه‌گه‌ر كاڵا له‌قه‌د باڵایش نه‌بووبێ ، ئه‌و جۆره‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌ سه‌ره‌تایێكی شایانی ده‌ست پێكردووه‌…

خۆی ئه‌وی نابێ له‌به‌رچاو نه‌گیرێ ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هه‌ر به‌دوایی خاڵی نه‌بووه‌ له‌ بابه‌تی ته‌نزئامێز ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رجێكی له‌ بار هاتبێته‌ گۆڕێ ، ئه‌و چه‌شنه‌ نووسینانه‌ بره‌ویان هه‌بووه‌ و زۆر له‌ ڕۆژنامه ‌و گۆڤاره‌ سیاسی و گشتییه‌كان لێره‌ وله‌وێ نووسینی ته‌نزئامێزیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نزو ڕه‌خنه‌ی توانجپۆشیان له‌ شێوه‌ی وێنه‌ی كاریكاتیریان تێدا بووه‌.
ئه‌و نووسین و كاریكاتێرانه‌یش باوه‌كو جێگای ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كی تایبه‌ت به‌ته‌نزیان نه‌گرتبێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ڕاده‌یه‌ك بوون ، ئه‌گه‌ر بچینه‌وه‌ سه‌ریان ده‌توانین ئاست و كێرڤی ئه‌و ئازادیه‌ هه‌ڵسه‌نگێنین له‌ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می خۆیاندا ، كه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ لێتۆژانی مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ته‌نانه‌ت لێتۆژانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیش بێ سوود نه‌بێ.

به‌ڵام ئایا ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز وه‌كو خۆی كه‌پێویسته‌ ببێ ، مه‌دارێكه‌ بۆ خه‌م به‌بادان و پێكه‌نین ، یا هه‌ڵكه‌وتێكه‌ پێویست له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه‌ ناو ئه‌و چه‌شنه‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ی له‌هه‌ردوو جه‌وسه‌ریدا له‌ قاوخی توانجپۆشی و ڕه‌خنه‌ ده‌گه‌نه‌وه‌یه‌ك..
ئه‌وه‌ش دیاره‌ وا ده‌خوازێ له‌ پرس و ڕوانینه‌كانی شه‌قام سه‌رچاوه‌ بگرێت ، كه‌ئه‌و پرس وڕوانینانه‌یش زۆربه‌یان له‌ كێشه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ پێشه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه‌جارانی زوو ، كاتێ هێشتا ڕژێمی پێشوو ‌، گونده‌كانی كوردستانی ڕانه‌گواستبوو ، ئه‌وانه‌ی له‌ گوند و دێهاته‌كان ژیاون ده‌زانن له‌ لادێدا ، بۆپیاوان (كانی پیاوان) یامزگه‌وت بنكه‌ی ئاڵوگۆڕی هه‌واڵ وده‌نگوباس بوو ، ده‌دی زۆربه‌ی جار شێوه‌ی ته‌نزئامێز و زیاده‌ڕۆیی به‌ خۆوه‌ ده‌گرت..
له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ ئافره‌تان (كانی ژنان) وه‌ك ئاژانسی ده‌نگوباس وابوو ، ته‌نانه‌ت زۆر نهێنی تایبه‌تیشی تێدا ده‌رچوو ، ئه‌و هه‌واڵانه‌یش زۆربه‌یان شێوازی ته‌نزوپلارو توانجی تێدا ده‌بوو.

لێره‌دا دیسان ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز به‌هۆی به‌رهه‌ستیی شێوه‌ی ده‌رچوون و چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌ ڕۆژنامه‌نووسیه‌كان به‌ختی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ له‌ناو ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا ئه‌و پێشینه‌یه‌ی هه‌بێت..

ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ پاش ڕاپه‌ڕین سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئه‌ویش به‌داخه‌وه‌ ، به‌و ڕه‌نگه‌ بێلایه‌ن نه‌بووه ‌، خاڵی بێت له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه‌ ناو ئه‌و تێكهه‌ڵاییه‌ی له‌ زۆر بواری كوردستاندا هه‌یه‌..
كه‌ باس له‌بێلایه‌نیش ده‌كه‌ین مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ ڕۆژنامه‌ی له‌و چه‌شنه‌ سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نه‌بێ ، ئه‌مه‌یان كه‌ له‌هه‌لومه‌رج ناوه‌شێته‌وه‌ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌ زه‌وینه‌یه‌كی بێلایه‌نه‌وه‌ سه‌یری كێشه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات.
پاش ڕاپه‌ڕین هه‌ندێ له‌و بڵاوكراوانه‌ ده‌رچوون كه‌ده‌چنه‌وه‌ ناو ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزی كوردی كه‌ زۆربه‌شیان له‌ شێوه‌ی گۆڤاردا بوون..
له‌وانه‌ گۆڤاری (مه‌لای مه‌شهور) له‌هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها گۆڤاری (سیخورمه‌) له‌سلێمانی و گۆڤاری (ده‌هۆڵ تایمز) له‌هه‌ولێر و گۆڤاری (مێرووله‌) ئه‌ویش هه‌ر له‌ هه‌ولێر..
وه‌ك ده‌بینین ژماره‌ی ئه‌وبڵاوكراوانه‌ ناگه‌نه‌ په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆربه‌یان به‌ به‌رده‌وامی ده‌رنه‌چوون.
بێگومان ئه‌م جۆره‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریه ‌، به‌ هۆی شێوازی چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌ ڕۆژنامه‌نووسیه‌كانی و تایبه‌تایه‌تی شایه‌د ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیشی له‌ پشت بێت له‌ ڕووی پشتیوانی ماددی په‌سند تره‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌ربچێ له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه‌ ناو پرۆژه‌یه‌كی به‌ ئستیلاح ئه‌هلی .. به‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای ئازادی له‌ پێشدا فراوانتر ده‌بێ.
دیاره‌ ئێستا تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و ئه‌و ئازادییه‌ی تێیاندا فه‌راهه‌مه‌ جێی زۆر سه‌كۆی تری گرتووه‌ته‌وه‌ له‌و سه‌كۆیانه‌ش ته‌نزه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێكی جیددیم تا ئێستا نه‌بینیوه‌ (دوور له‌ ته‌شهیر و لێك له‌ هه‌ڵڵادان) .




چەند کورتە شیعرێک.. زانا کوردستانی

(۱)

هەرکاتێک کە بێت

مانگەشەو یا خۆرەتاو؛

من شێعرەکانم

بۆ ئەو شەمعانە دەنووسم کە

لە شەڕی تەک تاریکی شەهید کران.

(۲)

وشانی زۆر نێو دەمم تلۆڤە کرانە

بەڵام،

تەنانەت نێوی تۆس

کە لەگەڵ هەر شێعرێک دا

دیتە دەر.

(۳)

قشقەڕە کە باڵی گر تەوە

سەر ڕوومە تەکانی داهۆڵ

بە بۆنەی تە‌نیاییەوە تەڕ بوو!

(۴)

خەمباریەکانم هەڵواسیوە!

کاتێ تۆ هەیت

ئەم دڵ تەنگیەم کە وەکوو جلێکی

هەراو وایە دەر دێنم…

(۵)

هەموو شەوێ

شێعرەکانم ماچ ئەکەم!

بەو هیوایە

کە لە بەر خۆتەوە بیڵێ یتەوە!

(۶)

دەمم وەک چەکێک

ئامادەیە بۆ

لەسەریه‌ک ماچ کردنت…

تا ماچت نەکەم چەکەم دانانم!

(۷)

تۆ کە نیت،

مێشکم وەکوو ژنێکی نەزۆکە!

ناخی شێعرەکانم

پڕە وشەگەلێکی نیوەچڵ.

(۸)

شاعرێکی بێ‌دەسەڵاتم،

کە شێعرەکانم

شیاوی خۆشەویستی تۆ نییە!

(۹)

هەست ئەکەم

خەم باڵندەی ێکی تەنیایە،

لە خەمی جووتەکەی،

[ماتەمبار]

کە نێوانی دوو کۆچ،

باڵی بێهێز کردووە.

(۱۰)

عەقرەبەی کاتژێرەکەم

لە ژێر ژەنگی زۆر

خەوی لێکەوتووە…

لە ماڵێکدا کە چاوی تۆ هەڵنایت

تێپەڕبوونی کات واتایەکی نییە؟!

زانا_کوردستانی

له شاری بروجرد له پاڕیزگای لۆرستان لە ئیران‌دا




چیرۆکنووسی منـداڵان ئەنگـێل کرالـیچـیڤ.. رەزا شـوان

لەو باوەڕەدام، بەشێک لە خوێنـەران، بە تایبەتیـش خوێنـەرانی و نووسـەرانی بـواری وێـژەی منـداڵان، نووسـەری بەناوبانگی بولـگاری (ئەنگـێل کرالـیچـیڤ) دەنـاسن و بە کورتە چـیرۆکە خۆشـەکانی بـۆ منـداڵان ئاشـنا بـوونە. ئەمە کـورتە باسـێکە دەربـارەی کرالـیچـیڤ. کە ماوەیەکی زۆرە لە خەیاڵـمدا بـوو، هـێواداری ئەوە بـووم، کە لە کورتە نووسینێکـدا ئـەم نووسـەرەی وێـژەی منـداڵان بە خوێنـەرانی کوردمـان ئاشـنا بکەم.
(ئەنگێل ئیڤانۆڤ کرالـیچیڤ) نووسەر و وەرگێڕێکی بۆلگارییە، بەڵکو یەکێکە لە هەرە نووسەرە بەناوبگانگەکانی بولگاریا. کە تا ئەمـڕۆش منـداڵانێکی زۆر لە بولـگاریا و لە وڵاتانی جیهـاندا، هـۆگـری خوێنـدنەوەی کورتە چـیرۆکە خەیاڵـییە خۆشەکانـین.
ئەنگـێل کرالـیچـیف. لە رۆژی (٢١/ شـوبات/ ١٩٠٢) لە شارۆچکەی (سـتراژیسـتا) لە دەڤـەری (ڤـێلکۆ تارنـۆڤـا) لە بولگاریا، لە خـێزانێکئ جووتیاری هەژار لەدایک بـووە. دایک و باوکی خەریکی کشتوکاڵ بوون. دایکی ژنێکی نەخوێندەوار بوو. کرالیچیڤ لە تەمەنی هەرزەکاریـدا، لە کشـتوکاڵـدا یارمەتـیی دایـک و باوکی دەدا.
کـرالـیچـیڤ قـوتـابیـیەکی زیـرەک و وریـا بـوو. لە ساڵی (١٩٢١) دا، لە قـوتـابخـانەی ئامادەیی (تارنـۆڤـۆ) دەچـوو. بەڵام بە دەستی هـەژارییەوە دەیناڵانـد. ناچـاربـوو کە بۆ ماوەیەک لە کشـتوکاڵ و لە شارەوانیـدا کاربـکات، بۆ ئـەوەی پـارەی خوێنـدنی زانـکۆ دابیـن بکات.
لە ساڵی (١٩٢٢) دا، لە (بەشی کیمیا) لە زانکۆی (سـۆفـیا) وەرگیرا. بەڵام ئەم بەشە لەگەڵ ئارەزوویـدا نەبـوو. بۆیـە لە سـێـیەم ساڵی خـوێـنـدنـدا، وازی لـەم بەشـە هـێنا.
لە ساڵی (١٩٢٨) دا، بڕوانامەی بەکالۆریـۆسی لە (دیپلـۆماتی) دا، لە (زانکۆی ئازاد) لە (سـۆفـیا) ی پایتەختی بولگاریا وەرگـرت.
كرالیچـیڤ کاتێکی زۆری بۆ خوێنـدنی ئاکادیمی تەرخـان ناکـرد. زۆرتـرین کاتەکانی بە خوێنـدنەوەی پەرتووک بەسەردەبرد. داپیرەشی چەنـدین چیرۆکی خۆشی فـۆلکلۆری و ئەفـسانەیی بۆ گـێڕایەوە. لە دایکیـشییەوە چـەنـدین گـۆرانیی فـۆلکلـۆری فـێربـوو. لە تەمـەنـێکی بچـووکـدا بە فـۆلکلـۆری گەلـەکەی ئاشـنابـوو. هـەر ئـەو چـیرۆکـانەی کە داپیرەی بۆی گێڕایەوە، بوون بە ئیلهام و هەوێنی نووسینی چـیرۆکەکانی بۆ منـداڵان. کرالیچـیڤ خـۆی دەیگـێڕێتەوە و دەڵـێت: تەنیـا دوو پەرتـووک لە ماڵـمانـدا هەبـوون، ئەوانەش (سروودی سلاڤـیکۆڤـا) و (مـێژووی ئەسکەنـدەری مەکـدۆنی) بـوون. ئـەم دوو پەرتووکەشی لە تەمەنی منـداڵیدا لە پەرتـووکفـرۆشـێکی گـەڕۆک کـڕی، کە بە سەبەتە پەرتـووکی بە گـونـدەکانـدا گـڕدەدا. دواتـر ئاشـنای پەرتـووکخـانەی گـشـتی دەبێـت و پەرتووکـێکی زۆر دەخوێنێتەوە.
کرالیچیڤ لە تەمەنی (١٧) ساڵیدا لە ساڵی (١٩١٩) دا بۆ یەکەم جار هـۆنراوەیەیەکی بە ناوی (هـەڵـۆ) وە، لە گۆڤـاری (بـیری قـوتابیان) دا بڵاوکـردەوە.
کرالیچیڤ لە ساڵی (١٩٢٣) دا، یەکەم پەرتووکی بە ناونیشانی (ماونا لوا) کە بریتییە چەنـد هـۆنـراوەیـەکی شـۆڕشگـێـڕانـە، چـاپـیکـردن و بـڵاوی کـردەوە. ئیـلهـامی ئـەم هۆنراوانەشی لە رووداوەکانی ئەیلوولی وڵاتەکەی بۆ هـاتبوون. هـۆنراوەکانیشی نوێ بـوون و بە پێچەوانەی هـۆنـراوە کلاسیکییەکانەوە بـوون. پێش ئەوەی چاپیـان بکات بەشێکیانی لە گۆڤاری (رێـگای نـوێ) دا، بڵاویانی کـردەوە.
کرالیچـیڤ، نووسەرێکی نوێخواز و داهـێنەرێکی رەسەنە. خاوەنی هـونەر و شێوازی نووسینی تایبەت بە خۆیەتی. بە پێچەوانەی نووسەرانی دیکەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەڕانـدا، بە دوای خۆیـانـدا سەرگـەردان بـوون.
کـرالـیچـیڤ کە پەرتـووکی (رای) بـڵاوکـردەوە، لە لایـەن رەخـنەگـرانی وێـژەییـەوە، پێشوازییـەکی باشـیان لێکـرد. دەکـرێـت ئـەم پەرتـووکەی، بە لـووتکە و بە شاکاری نووسینەکانی کـرالـیچـیڤ هـەژمـاربکـرێـت.
کرالیچیڤ لە ساڵانی (١٩٣٢ ـ١٩٤٤ ) وەک سەرنووسەر و دەرهـێنەر لە رۆژنـامەی (فـێربوونی هاریکاری) دا کاری دەکرد. چەند کارێکی (تـۆڵسـتۆی) و (چـیخـۆف) یشی لە رووسییەوە وەرگـێڕاون بۆ بولـگاری.
ئەو کەسەی جێپەنجە و کاریگەریی لەسەر ژیانی کرالیچـیڤ بەجـێهـێشت، نووسەری بەناوبانگی بولگاری لە بـواری وێـژەی منـداڵان (ران بـۆسـیلک) بوو. کە لەو کاتەدا سەرنووسەری گۆڤـاری (شادی منـداڵان) بوو. بۆسـیلک بە کـرالـیچيڤی وت: پێمـوایە کە دەبیت، بە نووسەرێکی گـەورە و بە تـوانـای بـواری چـیرۆکنووسـین بـۆ منـداڵان. ئـەم هـانـدانـەی بـۆسـیـلک، کاریـگەرییـەکی ئەرێنـیی لە ژیـانی کـرالـیچـیڤ هـەبـوو.

کرالـیچیڤ لە دوای جەنگی جیهـانی دووەمەوە، رووی لە جیهانی چـیرۆکنووسین بۆ منـداڵان کـرد و هـەمـوو توانـایەکی بۆ ئـەم بـوارە بەکـارهـێنا. زیـاتـر لە (٤٠) ساڵ، سەرقـاڵی نووسـینی کورتە چـیرۆک و چـیرۆکی ئەفـسانەیی و رۆمـانی منداڵان بووە.
سوودێکی زۆری لە فـۆلکلـۆری بولگاری و بیانی وەرگرتووە. لە ساڵی (١٩٢٥) دا، یەکەم پەرتووکی رۆمانی بە ناوی (میچـۆ) وە بۆ منداڵان نووسی و چاپیکرد و بڵاوی کـردەوە. سەرجـەم (١٥) پەرتـووکی چـیرۆکی بـۆ منـداڵان چـاپکـردووە. بە شـێوە و شێوازێکی ساکار و ئاسان دایڕشتوون، هەریەکەش لە چـیرۆکەکانی مەبەست و پەنـد وانـەیـەکی جـوانیـان لەخـۆگـرتـوون. چـیرۆکەکـانی بـۆ منـداڵان بـۆ زیـاتـر لە (٥٠) زمـان لە سـەرانسەری جیهـانـدا وەرگـێڕدراون. بە زمـانی کوردیـشەوە. تا ئەمـڕۆش چیرۆکەکانی بەشێکـن لە بابەتەکانی پەرتووکی خوێنـدنەوەی قـوتابخانەی بنەڕەتی لە بولگاریا. چەنـدین نەوەی بولگاریا بەو چـیرۆکانەی کرالیچیڤ، پەروەردە و رۆشـنبیر کراون. بەشێکی زۆری کارەکانی، بریتین لە تێکەڵەیەک لە هـۆنراوە و لە پەخـشان و لە چـیرۆک و دیالـۆگ. بە زۆری بـریتـین لە کـورتە چـیرۆکی ئەنـدێـشەیی.
نووسـەر و وەرگـێڕ و زمـانـزانی لێهـاتـووی ناسراوی کوردمـان، رەوانـشاد مامـۆسـتا (شوکر مستەفـا: ١٩٢٦ـ ٢٠٠٣) چەند چیرۆکێکی هەڵبژاردەی ئەنگـێل کرالیچـیڤی لە زمانی تورکییەوە وەرگـێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و لە پەرتووکێکدا چاپی کردوون. دووان لەو چـیرۆکانە (گـوێـدرێـژ و مـەرگ) و (ئامـۆژگـاریی گـوێـدرێـژ) ن.
ئەنگـێل کرالـیچـیف دەڵـێت:”ئـەوەم بە خەیاڵـدا دێـت، کە ژیـانی خەڵکی بەبێ منـداڵ و بەبێ هـۆنـراوە، چەنـد خەمـناك و مـات دەبـوو”.
ئەنگیل کرالیچیڤ، خاتوو (ڤیلا شـیڤا) ی ناسی، کە کچە ئەکتەرێکی شانۆیی بەناوبانگ بوو. لە شانۆی نیشتمانی بولگاری لە شاری سۆفیا کاری دەکرد. ڤـيلا زۆر بەهـرەمەند بوو، هـەودارانێکی زۆری هەبوو. نیازی ئەوەی نەبوو کە هاوسەرگیری بکات، بەڵکو نیازی وابـوو کە بە تەواوی هەموو ژیانی خۆی بۆ شانۆ تەرخان بکات. بەڵام دایکی و هـەردوو خوشکەکەی ئەم نیازەیان پێ باش نەبـوو. بە رێکەوت دیـدارێکیان لە نێـوان کرالـیچیڤ و ڤـيلا رێکخـست. بەم شێوەیە خۆشەویستی لە نێوان ئەم نووسـەرە و ئەم هـونەرمەنـدە ئەکتـەرەدا دەسـتی پـێکـرد. ڤـیلا شـیـڤـا خـانمە ئەکـتەرێکی جـێی رێـز و خۆشەویستی و سەرنجڕاکێشانی زۆر لە بینەرانی بوو. ئەمەش وایکرد کە کرالـیچـیڤ ئیـرەیی پێ ببـات و غـیرەش لـە هـەوادارانی بـکات. هـێـنـدە ئیـرەیی بـە ڤـيلا شـیـڤـای خـوشەویستی برد. نەیدەویست هـاندەرەکانی لێی نـزیک ببنەوە. ڤـيلای خـستە بەردەم یەکێک لەم دوو هەڵبـژاردە: یا کرالیچـیڤ یان پیـشەکەی هەڵـبژێـرێت. کاتێک کە ڤـیلا شـیڤـا ویستبووی پیـشەکەی هـەڵـبژێـرێت، کـرالـیـچـیڤ لە بەردەم شانـۆی نیشـتمانی بولگاری لە سۆفیادا، فیشەکێک بە سنگی خۆیەوە دەنێت. خۆشبەختانە فیشەکەکە بەر دڵی نەکەوت و لەژێر پێستیدا جێگـیربوو. لە نەخۆشخانە بۆیان دەرهـێنا و چاکـبۆوە.
ڤـێلا بە تەواوی کـرالـیچـیڤی هەڵـبژارد و کاری شانۆیی وەکو پاشخوانێک بوو. دوای ساڵێک هاوسەر گیرییان کرد، تا مردن پێکەوە ژیان. بەڵام ژیانی ئەم ژن و مـێردە بە هـێچ شـێوەیەک ئاسـان نەبـوو. رەنگـدانەوەی ئەمـەش لە تێبینیـیە خەمـناکەکانی ناو بەرهـەمەکانی کرالـیچـیـڤ دا، رەنگـیداوەتەوە و هەستی پێـدەکرێـت.
کـرالـیچـیڤ لە سـاڵی (١٩٢٩) دا، بۆ پەرتـووکی (جـیهـانی چـیرۆکەکـان) لە لایـەن (ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی بۆ وێـژەی منـداڵان و لاوان) مەدالیای زێـڕ و بڕوانـامەی دیپـلـۆمی (خـەڵاتی هـانـز کریستـیان ئەنـدەرسـین) یان پێـبەخـشی.
ئەنـگـێل کـرالـیچـیڤ، لە رۆژی (١٤/ دێسـەمبـەر/ ١٩٧٢) لە شـاری (سـۆفـیا) لە بولـگاریا کـۆچی دوایی کـرد.
ئەمانە ناوی بەشێک لە چـیرۆکەکانی کرالـیچـیـڤـن بۆ منـداڵان: شایەک بە گوێیـەکانی گوێدرێژەوە، درۆکان قاچەکانیان کورتن، شوانەکە و ژنەکەی، گورگ و قوربانییەکانی، ئەو کـوڕەی ویستی هەمـوو شتێک بـزانێـت، ئەنجـوومەنی کەران، داپیرە و ورچـەکە، دوو بـرای قـارەمـان، کچـە زێـڕینەکە، پاسـەوانی دڵسـۆز، شـێر و رێـوی، گوێـدرێـژ و مـەرگ، خوشک و بـرا، گـورگ گـورگە، کـۆتـایی جـیهـان، خـەونی گـۆچـان،… هـتد.
ئەم کورتە چـیرۆکەی ئەنگـێل کرالیچـیڤ بە ناونیشانی (دارسـتان و تەورەکان) وەک نموونەیەک لە چیرۆکەکانی لە زمانی نەرویجـییەوە وەرمگێرایە سەر زمانی کوردی.
دارسـتان و تەورەکـان
لـۆرییەکی پـڕ لە تەوری تـازە، کە تازە لە کارگەدا دروست کـرابـوون. لەسەر رێگای نـاو دارسـتانـەکەدا وەسـتا. دارە بـچـووکەکـان، کە بـە درێـژایی رێـگاکە لە ئەمبـەر و ئەوبەرەوە رووابـوون، زۆر ترسـان و لەرزیـان لـێهـات. گەڵاکانیان کەوتنە جـووڵـە و بە چـرپە لەگـەڵ یەکـتریـدا دەدوان.
پیـرە داربەڕوویەکی ئەستوور و بەرز (کە لە ناوەڕاستی دارسـتانەکەدا بوو) پـرسی: چی روویـداوە؟
دارەکـان وەڵامیـان دایـەوە: کـۆتـاییـمان هـاتـووە.
داربـەڕووەکە: بـۆچی؟!
دارەکـان: چونکە تەورەکـان گەیـشـتـنە نـاو دارســتانەکە.
داربەڕووەکە، داوای لێکـردن: باش سەیریان بکەن.. ئایا هـیچ لە ئێمەیان لەگەڵـدایە؟
دارەکـان: نەخـێر.. هـیچ دارێکـیان لەگەڵـدا نییـە.
داربـەڕووەکـە: کـەوابێـت مەتـرسـن. گـەر هـیچ دارێکـیان لەگـەڵـدا نەبـێـت، هـیچـیان پێناکرێت و ناتوانن لقیکیشتان لێ هەڵپاچن. ترسەکە لەوەدایە گەر کلکی تەورەکان لە ئێـمـەی داربێـت.
مەبەستی ئەم چیرۆکە رێک ئەو پەنـدە کوردییەمانە:” دار دەڵـێت: ئەگەر تـەور کلکی لە خـۆم نەبـوایە نـەی دەبـڕیمـەوە”. واتـا ئەگـەر کەسانی هـاونەتـەوەکـەت یارمـەتیی دوژمـن نـەدەن و نەبنـە چاوسـاغـیان، دوژمـن ناتـوانێـت بە کـامی خـۆی بـگات.

(*) بۆ نووسینی ئەم باسە سوودم لە چەند سایتێکی ئینگلیزی و نەرویجی وەرگرتووە.




لە یادی تیرۆری هاوڕێـیانی ئازیزدا، هۆکار و لوتکەی درامایەک.. موئەیەد ئەحمەد

ڕۆژی (١٤ی تەموزی٢٠٠٠) هێزە چەکدارەکانی “یەکێتی نیشتمانی کوردستان” بەگۆیرەی پلانێکی پێشتر داڕێژراو لە لایەن سەرکردایەتیـیانەوە تاوانێکی تیرۆریستیـیان لەناو جەرگەی شاری سلێـمانیدا، ئەنجامدا، کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی پێنج هاوڕێ: عەبدول باست موحسن، محەمەد موستەفا (کەریم) و ئیبراهیم موحمەد (هاوکار) و هاوڕی لەتیف وئومێد نیکبین) کە ئەندامانی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق) بوون.
یادی ئەو هاوڕی ئازیزانەم هەمیشە بەرز ڕائەگرم و قەت لە یادم ناچن.
ئەم یادە هەمیشە چرکە ساتێکی دڵتەزێنە بۆم کە ئەو هاوڕێـیانە بوونە قوربانیی، هەروەها پڕە لە هەست و بیرەوەریـیەکی تایبەت، نەک تەنها لەبەرئەوەی کە لەگەڵ ئەو هاوڕێ ئازیزانەدا بووم ئەو ڕۆژە، و هەریەک لەو ئەندامانەی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق) و (لیژنە مەرکەزی)ەکەی، کە لەوێ بووین، لەناو مەقەر یان ئۆفیسی ڕادیۆکەدا، لە بەردەم ئەگەری تێرۆردا بووین لە لایەن ئەو هیزانەی (یەکێتی)یەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەش کە لوتکەی درامایەک بوو کە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیزمی ئەو نەوەیەی ئێمە لە کوردستاندا تیا چالاکبووین و لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی پێشووەوە شکڵیگرتبوو، بەم ساتە خۆیناویـیە گەیشت.
ئەم دڕاما خۆیناویـیە ساتێک بوو لە مێژوویەکی بەردەوامی جەنگی چینایەتی کۆمەڵگەی کوردستان، و ڕەوندی ململانێی بزووتنەوە و ڕەوت و تڕادسیۆنە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فیکری و ڕیکخراوەیـیەکانی نیۆ ئەم کۆمەڵگەیە، کە ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر توند و تیژ و هەمەلاینەتر بووەتەوە.
بە بڕوای من، (یەکێتی) تەنها لەبەر سیاسەتی جیابوونەوەی کوردستان، کە ئەو کات (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق) بەرزی کردبووەوە و ئێستاش (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان) بەردەوامە لەسەری، ئەم تیرۆرەی ئەنجام نەدا، و تەنانەت لەبەر بانگەوازی ئەو حزبەش نەبوو بۆ یەکسانی ژن و پیاو، وە یان هەموو ئەو مەسەلانەی کە (یەکێتی) لە دەعوانامەکەیدا بۆ داداگا بەرزیکردبووە بۆ داخستنی مقەرەکانی ئەو حزبە. تەنانەت فشاری ئێرانیش فاکتۆری سەرەکی نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەوە لە ترادسیۆنی هیزەکانی ناسیونالیزمی کوردا بووە و هەیە کە ئەو کارە تیرۆریستیانە ئەنجام ئەدەن بەرامبەر نەیارانیان بۆ جێخۆشکردنی خۆیان لە گەمەی جیۆپۆلیتیکس ودابینکردنی پێداویستیـیەکانی ئاسایشی دەوڵەتانی ناوچەکەدا. هەموو ئەمانە ئەتوانن تەنها فاکتۆری لاوەکی یا ڕووکەش بن، بەڵام ناتوانن جەوهەری ئەم کارە تیرۆریستیـیە بەیان بکەن، چونکە بەسادیی سەرچاوەی ئەو تێرۆرە، سیاسەتی دژە کۆمۆنیستیی و تاکتیکی فاشیستانەی سەرکردەکانی (یەکێتی) بوو وەک هیزێکی میلیشیای ناسیۆنالیزمی کورد.
ناسیونالیزم بەبێ دوورخستنەوەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش لە دەستڕاگەیشتنیان بە سیاسەتی سەربەخۆی چینایەتی خۆیان ناتوانێ ئایدیا و ئاسۆی سیاسیی ناسیۆنالیستی خۆی گشتگیر بکات لە ئاستی کۆمەڵگەدا. كێشمەکێشی ناسیونالیزم و هێز و حزبەکانی و دژایەتیان لەبەرامبەر بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا مەسەلەیەکی ستراتیژیـیە بۆیان و لەسەر بەرگرتنە بەڕوودانی ئەم ئاڵوگۆڕیـیە لە هاوسەنگی هێزی چینایەتی لە ئاستی کۆمەڵگەدا.
ئاڵای سوور و شەکاوەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی بەسەر مەقەرەکانی ئەوسای (ڕەوتی کۆمۆنیست) لە ڕانیە و سلێمانی و هەڵەبجە و ئاکری وهەولێر لە ئازاری (١٩٩١) و دواتردا، و گەشەسەندنی بزوتنەوەی شۆرایی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دەور و کاریگەریی ڕێکخراوەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و (حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق)، جگە لەوەی کە هەر لە سەرتاوە پارتی هەراسانکردبوو، سەرکردەکانی (یەکێتی) ێش دەمێک بوو سەغڵەتکردبوو و هەردەم لە فرسەت ئەگەڕان ئەو تیرە بهاوون لە بزوتنەوەکە و ئەو تاوانە ئەنجام بدەن بەرامبەری کە کردیان.
کەمکردنەوەی نووکی تیژی ڕەخنە، هوشیارانە یان بەبێ قەسد، لە بەرامبەر (یەکێتی) و ناسیۆنالیزم و حزبەکانی دەربارەی ئەو تاوانە تیرۆریستیـیە ئەویش بەوەی کە (یەکێتی) دژی سەربەخۆیی کوردستان بووە یان فشاری ڕژێمی ئیسلامی ئیرانی لەسەربووە، خولانەوەیە لەنیۆ بازنەی ئاسۆی زالێ ناسیونالیستیدا، وە ئەگەر زۆر دریژە بكێشیت ئەبی بە باوەشینی ناسیونالیزم و پاساو بۆ (یەکێتی) و دیارە ئەمەش پێچەوانەی ڕەخنەی پرۆلیتاریای سۆشیالیستە بەرامبەر ئەم تاوانە کە جەختی لەسەر ململانیی نیوان کۆمۆنیزم و ناسیۆنالیزمە وەک دوو بزوتنەوەی چینایەتی و کۆمەڵایەتی.
ئەوەی کە ئێستا حزب و ریکخراوە کۆمۆنیستیەکان لە هەرێمی کوردستاندا لە چ جێگەوڕێگەیەکدان لە ڕەوەندی خەباتی چیانیەتی و بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا جێگەی باسم نیـیە لیرەدا، بەڵام ئەو کارە تیرۆریستیـیەی هێزەکانی (یەکێتی) بەدژمان لە (١٤)ی تەموزی (٢٠٠٠)دا، ( ئەوکات من ئەندامی لیژنەی مەرکەزی ئەو حزبە بووم) سەروکاری بە مێژووی چەندین ساڵەی كێشمەکێشی نیوان ناسیونالیزم و کۆمۆنیزمەوە بوو لە کوردستاندا.
یادی هاوریانی گیانبەختکردوو هەمێشە زیندووە لە لام و وەفاداری پێیان دریژەدانە بەخەبات و تیکۆشان لە پیناوی فەرهەامهینانی دینایەکی بێ چین و دەوڵەت، و کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی ئازاد و پڕ لە خۆشگوزاران بۆ هەموو ئینسانەکان.

١٤-٧-٢٠٢٣




ئەو نووسەرانەی کە خەڵاتی نۆبڵیان وەرنەگرتووە.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا

خەڵاتی نۆبڵ یەکێکە لە خەڵاتە ناسراوەکانی جیهان، ماوەی 113 ساڵە، ئەم خەڵاتە دابەش دەکرێت، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەشی کە ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە، رۆڵیان لە بواری سیاسی و ئەدەبی و زانستیدا هەبووە. بەڵام مەرجیش نییە هەموو ئەو کەسانەی کە لیژنەی خەڵاتەکە دیاریی دەکات، باشترین نووسەر یان زانا و ئەکادیمی و سیاسی جیهان بن. زۆرجار ئەکادیمیای سویدی بەر رەخنە دەکەوێت لەبەرئەوەی زۆرجار ئەو کەسانەی کە بۆ خەڵاتەکە هەڵدەبژێرێن، شایستەی ئەو خەڵاتە نین یان خەڵکانی تر لەوان باشتر هەیە بۆئەوەی خەڵاتەکەیان پێ ببەخشرێت.

خەڵاتی نۆبڵ کە لەلایەن ئەکادیمیای سویدییەوە دیاریی دەکرێت و دەبەخشرێت، بڕی ئەم خەڵاتەش 8 ملیۆن کرۆنی سویدیە واتە نزیکەی 1.1 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بۆ چەند بوارێکە لەوانە: سیاسیی و ئەدەبی و زانستی، من لەم وتارەدا زیاتر قسە لەبارەی ئەدەبەوە دەکەم.

ئەگەر سەیری مێژووی ئەدەبی جیهانی بکەین، خۆمان لەبەردەم کۆمەڵێک نووسەری مەزنی جیهان دەبینینەوە کە ئەو خەڵاتەیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا لە تەواوی جیهاندا هەتاوەکو ئەمڕۆش بە یەکێک لە باشترین نووسەری جیهان دادەنرێت، لێرە من تەنها باس هەندێکیان دەکەم لەپێش هەموویانەوە (تۆڵستۆی، ئێمیل زۆلا، مارک توین، ڤێرجینا ڤۆڵڤ) هەرچەندە زۆری تریش هەن کە نووسەری ناسراو و دیاری جیهان بوون، بەڵام خەڵاتەکەیان وەرنەگرتووە.

تۆڵستۆی
نووسەری ناوداری روسیا و جیهان (لیۆ تۆڵستۆی) کە ساڵی 1828 لەدایک بووەو ساڵی 1910 کۆچی دواییکردووە. بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری نیوزویک، لە لیستی باشترین 100 نووسەری جیهان دادەنرێت. خاوەنی کۆمەڵێک رۆمانی مەزنە لە پێش هەموویانەوە (جەنگ و ئاشتی، ئانا کارنینا). جگە لەوەش لە بواری رێبازی هومانیستیدا بە یەکێک لە مامۆستاکانی بواری فیکری هومانیستی دادەنرێت. کاتێک ساڵی 1901 لیژنەی ئەکادیمی سویدی ئەویان خستە ناو ئەو لیستەی کە بۆ خەڵاتەکە هەڵبژێرێت، بەڵام دواجار ئەویان هەڵنەبژارد و خەڵاتەکەیان دا بە نووسەری فەرەنسی رینێ سولی برودهۆم. ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایی نووسەرانی جیهان. لە هەمووی سەیر تر هەڵوێستی تۆڵستۆی خۆی بوو، لە جیاتی ئەوەی پێی ناخۆش بێت کە خەڵاتەکەی وەرنەگرتووە کەچی پێی خۆش بوو، تەنانەت وتویەتی: ئەمە باشترین شانس بوو بۆ من، چونکە نەمدەزانی چی لەو پارەیە بکەم کە خەڵاتەکە پێی دەبەخشیم.

ئێمیل زۆلا

ئێمیل زۆلا یەکێکە لە نووسەرە مەزنەکانی جیهان و خاوەنی کۆمەڵێک رۆمانی ناسراوە لە پێش هەموویانەوە( نانا، گێرمیناڵ…هتد) زۆلا ساڵی 1840 لەدایکبووە و ساڵی 1902 کۆچی دواییکردووە. جگە لەوەش داهێنەری قوتابخانەیەکی ئەدەبی و هونەری گرنگە کە ئەویش سروشتگەراییە. هەتاوەکو ئەمڕۆش لە لیستی نووسەرە باشەکانی جیهان دادەنرێت. بەڵام ئەمیش خەڵاتی نۆبڵی پێ نەبەخشرا، هەندێک مێژوونوس هۆکاری ئەمە دەگەڕێننەوە بۆ هەڵوێستی سیاسی زۆلا کە لەو ماوەیەدا بەهۆی داکۆییکردنی لە ئەفسەرێکی جوو بە ناوی دریفوس، دژی حکومەتی فەرەنسا وەستایەوە ناچاریش وڵاتی بەجێهێشت، لەوکاتەشدا حکومەتی سوید نەیویستووە دژی حکومەتی فەرەنسا بوەستێتەوە.

ڤێرجینا وۆڵف

ژنە نووسەری ئینگلیزی ڤێرجینا ڤۆڵڤ ساڵی 1882 لەدایکبووەو ساڵی 1940 کۆچی دوایی کردووە، کە باسی ئەدەبی ژنان بکەین، ناتوانین باسی ئەم ژنە نووسەرە نەکەین، لە بواری داهێنانی رۆمانی نوێی ئینگلیزییدا، رۆڵی بەرچاوی هەبووە. هەروەها لە بواری بزوتنەوەی ژنانیشدا چالاکوانێکی زۆر دیار بووە و خاوەنی کۆمەڵێک رۆمانی مەزنە لەوانە (شەو رۆژ، ژوورەکەی یاکوب…هتد) هەرچەندە ڤێرجینا یەکێک بووە لە ناوە ناسراوەکانی ئەدەبی جیهانی بە گشتی ژنان بەتایبەتی، بەڵام ئەکادیمیای سویدیش، ئەمیشی نەخستە ناو لیستی وەرگرانی خەڵاتەکەوە.

مارک توین

زۆرجار مارک توین بە باوکی ئەدەبی ئەمریکی دەناسرێت، ساڵی 1835 لەدایکبووەو ساڵی 1910 کۆچی دواییکردووە، خاوەنی کۆمەڵێک رۆمان و چیرۆکی مەزنە، لەپێش هەموویانەوە:(سەرکێشییەکانی تۆم سویری، هۆکلبێری فین) جگە لەوەش خاوەنی شێوازیکی تایبەتی نووسین بووە. مارک توین رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی رۆمان و چیرۆک و کورتە چیرۆکی ئەمریکی، کەچی سەیر دەکەین ئەمیش لە لایەن ئەکادیمیای سویدییەوە خەڵاتەکەی پێ نەبەخشراوە. لەکاتێکدا هەتاوەکو ئەمڕۆ، کتێبەکانی بۆ زۆربەی زمانەکانی جیهان وەرگێراوە.

دەرەنجام
بەدڵنییاییەوە مەرج نییە ئەو نووسەرەی خەڵاتی نۆبڵی پێ نەبەخشرابێت، ئیتر نووسەری باش نییە یان خاوەنی داهێنان نییە، ئەگەر سەیری مێژووی ئەدەبی جیهانی بکەین، زۆر ناوی گەورە دەبینین کە ئەم خەڵاتەیان وەرنەگرتووە . جگە لەمانەی سەرەوە کۆمەڵێک نووسەر و رۆمانننووسی ناوداری جیهان خەڵاتەکەیان وەرنەگرتووە لە پێش هەموویانەوە: (مارسێل برۆست، لویس بۆرخیست، نیکۆلاس کازانتزاکی، جیمس جویس)کۆمەڵێکی تر.
هەروەها زۆرجاریش هەڵنەبژاردنی ئەو نووسەرانە، پەیوەندی بە هەڵوێستی سیاسیی ئەو کەسانە یان حکومەتی سویدییەوە هەبووە. بۆ نموونە نیکۆڵ کازانتزاکی نووسەری ناسراوی یۆنانی، بەهۆی نزیکی لە حزبە چەپەکانەوە هەڵنەبژێرا. ئەگەر سەیری لیستی ناوی ئەو کەسانەش بکەین کە خەڵاتەکەیان پێ بەخشراوە، زیاتر ئەوروپین، رێژەی نووسەرانی ئاسیاویی و ئەفریقایی زۆر کەمە، لەکاتێکدا چ لە ئاسیا یان ئەفریقا، نووسەری ئێجگار مەزنی تێدابووە.

سەرچاوە:
أدباء و شعراء و مٶلفون عظماء لم یحصلوا علی‌ جائزة‌ نوبل

www.albawaba.com/ar




ئاو ناخواته‌وه مردوو.. فەرهاد کەریم

سه‌گه‌که‌م له‌ هاوژینه‌که‌م زیاتر خۆشیده‌وێم
له‌ سه‌گ فێره‌ خۆشه‌ویستییبه‌ مرۆڤ
ئاوێنه‌ و ئه‌وینه‌ خۆشه‌ویستی و ژیان
ببه‌ به‌ ماسی و باڵنده‌ ببه‌ به‌ دره‌خت و سه‌گ
فێربه‌ فێربوون جوانیه مرۆڤ‌‌
ژیان بازاڕێکی ڕه‌شه‌ بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ڕق
بارانبه‌ له‌ روبارێکی درێژ وغه‌مگین بۆ خاکی وشک ئاو
ژیان هه‌رزان فرۆش مه‌که‌ بۆ رۆژێکی خنکاو
به‌و ڕێگایه‌ بڕۆیت ده‌گه‌یته‌ هیچ
لێی تێپه‌ڕیووم هه‌نگاوه‌ ونبووکانم بزر‌
کاڵ بومه‌ته‌وه‌ هێنده‌ی له‌ ئاسمان بڕوانم
رێگایه‌ک تاقیکه‌وه‌ که‌ من پێیدا نه‌ڕۆیشتبم
به‌ گۆرانیه‌کانی خۆت دڵ خۆشبه‌
رێمه‌ده‌ ده‌ست به‌ گیرفانی فرمێسکه‌کانت بگێڕن
به‌ مرۆڤ بوون سزا
رۆژی‌ تاریکت له‌ ناو شه‌وی روناک فڕێده‌
زووتر ئه‌ستێره‌کان مرۆڤ بوون به‌ رێیه‌کی خواردا رۆیشتن
ونبوونی ئه‌وانیدی ئاوێنه‌نیه‌ و نابینی خۆت
له‌ ناو ئاوێنه‌ی خۆت بگری باشتره‌ له‌ پێکه‌نینی ساردی مرۆڤ
ئاوه‌دانیه‌کی شیرینه‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ خه‌می تاریک
فڕینێکی نزمه برین ‌
خه‌وی گران قه‌فه‌ز
له‌ ئاسمان بچووک دیاره مرۆڤ ‌
له‌ خۆی نزمتر خه‌ونی
خێرایه‌ بۆ مردن
نه‌ خۆشخانه‌ هوتێڵه‌ بۆ ژیان خه‌واندن
بانقه‌ و ژیانی لێداده‌نێین بۆ مردن
له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆتبه‌
مردوو ته‌ڕ نابێت به‌ باران
ئاو ناخواته‌وه‌ تینووه‌ مردوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ژیان
‌ژیان مردووه‌ به‌ ده‌مامک
ماندووه‌ به‌ پێکه‌نینی درۆی سارد
به‌ چه‌قۆی ئاگر و سوتانی ماچ
ئه‌وینی بریندارو مردنی ژیان
له‌ تۆ فێره‌ خۆشه‌ویستی نه‌بووم
چه‌قۆی درۆ و سوتانی سارد
سه‌گ ئازا بوو خۆشتبوێم
تۆش مار و ماسی و مه‌ڕ و مراویت خۆشبوێ مرۆڤ
به‌ خۆشه‌ویستی ده‌ژیت و نامریت
ئاسانه‌ وه‌ک من نه‌مریت و بژیت
هه‌رزانه ژیان ‌
مردن گران‌




سنووری ئازادی دەربڕین لە کوێیدایە؟.. وەرگیڕانی :کاوە عومەر


دیمانەی خەلیل کەیوان لەبەرنامەی وەڵام لەگەڵ حەمید تەقواییدا

‎بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید کە مۆنتاژ کراوە

‎خەلیل کەیوان: ئایا ئازادی ڕادەربڕین سنووری هەیە؟ ئایا پێویستە ڕێگە بە پەرەپێدانی بیرۆکەی خورافات و دژە زانستی و دژە مرۆڤایەتی بدرێت؟ ئایا پێویستە ڕێز لە هەموو بۆچوونێک بگیرێت؟ پەیوەندی نێوان ئازادی دەربڕین و ئازادی ئایین چییە؟ ئایا ڕەخنەگرتن لە تابو و خورافات و پیروباوەڕ و دۆگما و هزرە نەتەوەیی و ئایینیەکان ورووژێنەر نییە؟ ئایا نابێتە هۆی دروستبوونی گرژی لە کۆمەڵگادا؟ ئایا نابێت هەندێک ڕێزی لێ بگیرێت؟ و لە کۆتاییدا، کۆنتێکستە مێژوویی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ململانێ لەسەر ئازادی ڕادەربڕین چین؟
‎ناوبەناو پرسی ئازادی دەربڕین دەبێتە پرسێکی گەرم لە کۆمەڵگە و لە میدیا و ڕای گشتیدا. لەم دواییانەدا کاتێک پەنابەرێکی عێراقی لە سوید ئاگری لە قورئان بەردا، جارێکی دیکە ئەم مشتومڕە وروژێنرایەوە. پێشتر لە بۆنە جیاوازەکاندا، لەوانە کارتۆنەکانی چارلی ئیبدۆ لە فەرەنسا، هەروەها لە دانیمارک و وڵاتانی دیکە، هەڕەشەی حکومەتە ئیسلامییەکان و کوشتنی ئیسلامییەکانمان بینی. لەگەڵ هەر دەرئەنجامێکی ئەم جۆرە پرسیارە کۆنەکان دووبارە سەرهەڵدەدەن. لە بەرنامەی ئەمڕۆدا ئەو پرسیارانە لەگەڵ حەمید تەقواییدا دەخەینە بەرباس.
‎حەمید تەقوایی ئایا ئازادی ڕادەربڕین بە مانای گشتی خۆی، وەک ئەوەی لە زمانی ئینگلیزیدا پێی دەوترێت freedom of expression ، حەد وحدودێکی هەیە؟ ئایا ئەبێت پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی خورافات و دژە زانستی و دژە مرۆڤایەتی ئازاد بێت؟
‎حەمید تەقوایی: بەڕای من نابێت دانانی هیچ سنوور و ڕێگری و بەربەستێک بۆ ئازادی ڕادەربڕین قبوڵ بکرێت. چونکە هەر مەرج و کۆت وبەندێک دابنێیت ئەوە خودی ئازادیت پێشێلت کردووە. ئینکاری ئازادی ڕادەربڕین هەمیشە بە هۆکار یان باشتر بڵێین بیانوویەکدا ڕەوایی پێئەدەن، وەک سوکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئایینی و نەتەوەیی- نیشتمانیەکان، سوکایەتیکردن بە بیروڕای جەماوەری خەڵک، مەترسی خستنە سەر ئاسایشی نەتەوەیی، شکاندنی نۆرمەکان، پێشێلکردنی داب و نەریتی کۆن و هتد..هتد . بەم جۆرە پاساوانە، هەمیشە ئازادی ڕادەربڕینیان سنووردار و پێشێل کردووە. بەتایبەت ئایین و دۆگمای ئایینی هەمیشە بەربەست بوون لەبەردەم دەربڕینی ئازادی بیر و بۆچوندا. ئەگەر کەسێک بەڕاستی باوەڕی بە ئازادی دەربڕین هەبێت، نابێت هیچ مەرجێک قبوڵ بکات چونکە ئازادی مەرجدار ئازادی نییە.

‎لە وەڵامی پرسیاری دووەمتدا، ئایا دەربڕینی هەر بۆچوونێک ئازادە، وەڵامەکەی بەڵێیە. ئەبێت هەموو بۆچوونێک ئازاد بێت کە خۆی دەرببڕێت. دژە زانستی یان خورافات و نامرۆڤانە بوونی هەر بۆچوونێک نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ قەدەغەکردنی دەربڕینی ئەو بۆچونانە. ڕێگای مامەڵەکردن لەگەڵ باوەڕی هەڵە، ڕەخنەگرتنە لێیان و نەک قەدەغەکردنی دەربڕینیان. ئەگەر ئەم پێوەرەت دانا کە بۆ نمونە بیروڕای دژە زانستی یان خورافات و دژە ئینسانی مافی دەربڕینیان نییە، ئەوا ڕێگات کردۆتەوە بۆ ئەوەی هەر جۆرە دەربڕین ولێکدانەوەیەک بێتە مەیدانەکە و ڕێگری لە دەربڕینی هەر جۆرەباوەڕێک بکات. هەموو دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە و وردبینی، “ئیرشاد” و “دیاریکردنی گونجاوی” و هاوشێوەکانی لەسەر ئەم بنەمایە کاردەکەن.

‎کاتێک ئێمە بەرگری لە ئازادی بیروڕا و دەربڕینی بیروڕا دەکەین مەبەستمان ئازادی بێ کۆت وبەندە بۆ هەر جۆرە باوەڕ و بۆ هەر بۆچوونێک. کۆمەڵگا دەبێت هەموو بۆچوونەکان ببیستێت و چاک لە خراپ جیا بکاتەوە و بۆ خۆی بڕیار بدات کام بۆچوون هەڵە و خورافات و دژە مرۆڤە و کام بۆچوون ڕاست و ڕاستەقینە و ئینسانییە. هەر جۆرە سنووردارکردنێک بۆ ئازادی ڕادەربڕین، هەر جۆرە مەرجێک بۆ ئازادی ڕادەربڕین، بە بڕوای من نکۆڵییەکی تەواوەتی ئازادی ڕادەربڕینە.

‎خەلیل کەیوان: بۆچی زۆرێک لە هێزەکان بە لیبراڵەکانیشەوە کە بانگەشەی ئازادیخوازی دەکەن، بەدانانی سنوور و بەربەست بۆ ئازادی ڕازی دەبن؟ بۆ نمونە دەڵێن نابێ سوکایەتی بە بیروباوەڕ و پیرۆزییە ئایینی و کولتووری نەتەوەییەکان بکرێت. بۆچۆنی ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

‎حەمید تەقوایی: هەندێک بەرژوەندی تایبەت وا دەخوازن کەئەو هێزانە بەم شێوەیە قسە بکەن. جگە لە ئایین، هێزە لیبراڵەکان لە هەموو بەشەکانی جیهاندا جەخت لەسەر دۆگما و بیروباوەڕ و پیرۆزییە نەتەوەییە نیشتمانیەکان دەکەنەوە. لە ئێراندا ئایین حوکم دەکات و لە هەموو شوێنێک سێبەری ڕەشی ئایین دەبینین. بە بیانووی سوکایەتی کردن بە شتە پیرۆزەکان یان پێغەمبەری ئیسلام یان سەبولنەبی و پاساوەکانی تری لەو جۆرە زمانیان دەبڕن. بەڵام لە وڵاتانی تر جگە لە ئایین و ناسیۆنالیزم و نیشتمان پەرستی و خاک پەرستی – لەژێر ناونیشانی نەریتی مێژوویی و شانازی وڵاتێک یان نەتەوەیەک، بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، کە هاوکات یەکێکە لە گۆپاڵەکانی سەرکوتکردنی کۆماری ئیسلامیشە، لە ژێر ناونیشانی پاراستنی سنوور و هتد – هەمیشە بەربەستێک بووە لە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین. ئەم سنووردارکردنانە ڕاستەوخۆ خزمەت بە چینی دەسەڵاتدار و ئەو کەمینەیە دەکەن کە دەسەڵاتی سیاسی و زۆربەی سەروەت و سامانی کۆمەڵگەیان لەبەردەستدایە. لە واقیعدا ئەوەی بۆ حکومەتەکان و چینە دەسەڵاتدارەکان پیرۆزە، پاراستنی دەسەڵات و سەروەت و سامانە و هۆکاری هەبوون و بەهای بەکارهێنانی پیرۆزی نەتەوەیی-نیشتمانپەروەری-ئاینی هیچی تر نییە جگە لە پاراستنی نەزمی هەبوو و دەسەڵاتی چینی دەسەڵاتدار.

‎کۆمەڵگە پێویستی بە ئازادی دەربڕین هەیە ڕێک بۆ ئەوەی ڕەخنە لەم جۆرە پیرۆزییە نەتەوەیی-نیشتمانی-ئاینییە بگرێت. بنەمای ئازادی دەربڕین، یان باشتر بڵێین ئامانج و پێویستی ئازادی دەربڕین،تێکشکاندنی ئەو دۆگما و پیرۆزییانەیە. ڕەخنە لەمانە بگرە، ئەمانە فڕێ بدە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەگەر کەسێک بڵێ من دان بە ئازادی دەنێم دەنێم، بەڵام نابێت بۆ نمونە سوکایەتی بە پیرۆزییە نەتەوەیی و نیشتمانی یان ئایینییەکان یان بیروباوەڕی خەڵک بکات، لە ڕاستیدا ڕێگای کردۆتەوە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سنووردارکردن و قەدەغەکردن و زمانبڕین

‎بەڕای من سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕەکان هیچ مانایەکی نییە. نابێت سوکایەتی بە تاک بکرێت، بەڵام هەموو باوەڕێک جێی ڕێز نییە، ناتوانین بڵێین چونکە باوەڕەکان لەلایەن جەماوەری خەڵکەوە قبوڵکراون و لە مێژە بەشێک بوون لە بیروباوەڕی گشتی و هتد، بۆیە لە ڕەخنە پارێزراون. ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین بەو مانایەشەکە هەر بۆچوونێک چەندە باو بێت و جەماوەری هەبێت لە کۆمەڵگەدا ، دەتوانرێت ڕەخنەی لێ بگیرێت و بە شێوەکی سروشتی لایەنگرانی هەر بۆچوونێک مافی خۆیانە بەرگری لە بۆچوونەکانیان بکەن. ئازادی دەربڕین ڕێک بەو مانایە دێت، ئەم دیالۆگ و ئەم گفتوگۆیە و ئەم ئاڵوگۆڕە ئازادانەی بیروڕا و بیرکردنەوە. ئەم ئازادییە دەبێت لە کۆمەڵگادا بوونی هەبێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بزۆز بێت، بەرەو پێشکەوتن بڕوات و کۆمەڵگایەکی مرۆیی زیندوو بێت.

‎خەلیل کەیوان:لەگەڵ ئەم ڕاڤەیەدا چ پە‌یوەندییەک دەبینیت لە نێوان ئازادی ئایین و پڕوپاگەندەی ئایینی و مافی ئازادیدەربڕیندا؟

‎حەمید تەقوایی: دیارە ئازادی دین بەشێکە لە ئازادی باوەڕ. هەرکەسێک ئازادە هەر ئایینێکی هەبێت یان هیچ ئایینێکی نەبێت و ئازادە لە دەربڕین و پڕوپاگەندەکردنی بۆچوونی ئایینی یان نائاینی و دژە ئایینی خۆی.

‎لە جیهاندا هەزاران ئایینی جیاواز هەن و پەیڕەوانی هەر ئایینێک هەمیشە ئازاد بوون لە بانگەشەکردنی بیروباوەڕی خۆیان. بەڵام ئەوەی گەرەنتی ئازادی ڕادەربڕین دەکات، ئازادی ڕەخنەگرتنە لە ئایینەکان. لە کاتێکدا ئێمە پێمان وایە پەیڕەوانی هەر ئایینێک ئازادن لە پەرەپێدانی بیروباوەڕی خۆیان و نووسینی کتێب و وتاردان و بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕەکانیان، هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کەبێ خوداکانیش، ئەوانەی باوەڕیان بە هیچ خودایەک نییە، ئەوانەی کە نادینن و دژە ئایینییەکانن، بە تەواوی ئازادن لە ڕەخنەگرتن لە ئایین و تەنانەت نوکتە و تەنز و ڕێگەی دیکەی دەربڕینی بۆچوون لە ڕەخنەگرتن لە ئاییندا بەکاربهێنن. ئازادی دەربڕین و ئازادی بیروڕا نەک هەر پێچەوانەی ئازادی ئایین نییە، بەڵکو گەرەنتی ئازادی ئایینیش دەکات.

‎ڕاستییەکە ئەوەیە کە هۆکاری سنووردارکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئایین بەزۆری ئایینەکانی دیکەیە. بۆ نموونە بەهاییەکان لە کۆماری ئیسلامیدا ئازاد نین. وە بە گشتی هەموو ئایینە غەیرە شیعەکان لە ژێر هەموو جۆرە فشارێکدان. مێژووی کەنیسەی کاسۆلیکی پڕە لە هێرش بۆ سەر ئایینەکانی تر. ئەو فاکتەرەی کە هەمیشە ئازادیی ئایینی پێشێل کردووە، ئایینی باڵادەستە لە هەموو کۆمەڵگایەکدا. ئازادی هەموو ئایینەکان بە ڕاستی تەنیا لە کۆمەڵگا سکۆلار و عەلمانیەکاندا دەتوانێ بوونی هەبێت. ئەمانە ئەو ئایینانەن کە تیغ بەرامبەر یەکتر ڕادەکێشن، بەڵام ئاتەئیست و بێ خوداکان پێویستیان بە پێشێلکردنی ئازادی دین نییە. ئەوان ئایین بە خورافات دەزانن و پێیان وایە ئەگەر کۆمەڵگا ئازاد بێت و هیچ سنوورێک بۆ دەربڕینی بیروڕای دژە ئایینی و نائاینی نەبێت، ئەوا دەکرێت بە تەواوی ڕەخنە لە ئایین بگیرێت و ئاشکرا بکرێت.

‎خەلیل کەیوان:زۆرێک پێیان وایە گاڵتەکردن و تەنزکردن بەرامبەر بە ئایین، پەیڕەوانی ئایین هاندەدات و دەبێتە هۆی نائارامی و گرژی و کردەوەی توندوتیژی. ئایا نابێت ڕێز لە بیروباوەڕ و هەستی جەماوەر بگرین یان لانیکەم ئیستفزازییان نەکەین؟

‎حەمید تەقوایی: دەبینیت نوکتەو گاڵتەو گەپ یەکێکە لە فۆرمەکانی دەربڕین. جۆرێکە لە دەربڕین کە دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت لە کۆمەڵگادا. دەتوانێت گوێگری زۆری هەبێت، دەتوانێت سەرنج ڕابکێشێت. بەشێکی گرنگی ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی گوتار و کتێب و شانۆنامە و فیلمی تەنزئامێزی دژ بە پیرۆز و دۆگما و بیروباوەڕی خورافەیی خەڵکە.

‎ئەوەی کە خەڵک ئیستفزاز دەکرێن، بابەتێکی ڕێژەییە و. تا ئەم ئازادییانە فراوانتر بن، هەستی گشتی کەمتر وروژێنراون. دەبینیت لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوادا ئایین یەکێکە لە بابەتە هاوبەشەکانی کۆمیدی و تەنزنووس. بە گشتی لەم کۆمەڵگەیانەدا ئازادی زۆر زیاترە بۆ ڕەخنەگرتن لە ئایین و داشۆرینی ئایین، هەر ئایینێک، وەک لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکانی وەک کۆماری ئیسلامی، و هەستی کەسیش ئازار نادرێت. تەنانەت لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکانیشدا، ئەوە خەڵک نین کە تەنز و نوکتە لە دژی ئایین وروژێنراون – دیارە لە ئێراندا نوکتەی دژە ئایینی لە سۆشیال میدیا و لە کۆمەڵگادا زۆر زیاترە لە چاو وڵاتانی دیکە – بەڵکو ئەوە دەولەتەکان و کلیل بەدەستان و پارێزەرانی ئایین کە هەوڵی وروژاندنی خەڵک دەدەن.

‎دیارە لە کۆمەڵگە ئیسلامی کراوەکانی وەک کۆماری ئیسلامیدا، حکومەت و ناوەند و هێزە ئیسلامیەکان هەوڵ دەدەن بە هەر چەشنە ڕەخنە و تەنزێک لە دژی ئیسلام و پیرۆزە ئیسلامییەکان خەڵک هان بدەن و ڕاستەوخۆ دژی بیرکردنەوەی ئازاد مامەڵە بکەن. وەک بینیمان لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارتۆنە هەفتانەیەکانی چارلی ئیبدۆ لە فەرەنسا یان لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ سووتانی قورئان.

‎لە هەموو شوێنێک ئەم هێز و حکومەتە ئیسلامیانە بە ناوی خەڵک و بە ناوی وروژاندنی سۆزەوە هەوڵی داخسنی دەمەکان دەدەن. لەهەمان حاڵەتەکانی سوتاندنی قورئان کە باست کرد، نەمانبینی، بۆ نمونە خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی بێنە سەر شەقام و دەست بکەن بە ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی و هتد. چەند کەسێک کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە حکومەت و ناوەندە ئیسلامییەکانەوە هەیە، جەنجاڵی دروست دەکەن و بابەتەکە دەخەوێت.

‎خاڵێکی تر ئەوەیە کە ڕێگای ڕێگریکردن لە هاندانی هەست و سۆزی ئایینی (چ لەلایەن حکومەت و هێزە ئاینیەکان یان بەشێک لە کۆمەڵگاوە) ڕەخنە و تەنزکردنی ئایین تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت. تا زیاتر ڕەخنەی تەنزئامێز لە ئایین بڵاوبکەیتەوە، کۆمەڵگا زیاتر بە بوێری و نەرم و نیانییەوە مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا دەکات و هیچ گرژییەک دروست نابێت. ڕێگاکەی ئەوەیە کە نەریتی ڕەخنە لە ئاین درێژە پێ بدەین وفروانی بکەینەوە.

‎خەلیل کەیوان:من کۆمەڵگایەک ناناسم کە تابۆ و شتی پیرۆزی تێدا نەبێت. نزیکەی لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبینەوە. بیروباوەڕی ئایینی نەتەوەیی لە ڕیزی ئەو تابۆ و پیرۆزانەدایە. بەڕای ئێوە تەنها بە ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنە مامەڵە لەگەڵ ئەو بیروباوەڕ و دۆگمایانە دەکرێت و نەهێڵن؟ ئایا ڕێگای مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەدا لەناوبردنی زەمینە و هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیان نییە؟

‎حەمید تەقوایی: ڕوونە کە هەموو باوەڕێک زەمینەی کۆمەڵایەتی و بابەتیی هەیە. بە ئایینیشەوە، کە ڕەگ و ڕیشەی بوونی هەژاری و جیاکاری و نایەکسانی و ئازار و بەدبەختییەکانی جەماوەرە. لە ڕاستیدا ئایین بووەتە پێویستی بۆ شیاویکردنی بەرگەگرتنی ئەم جیهانە نایەکسان و نامرۆڤانەیە. ڕۆڵی ئایین ناردنی دادپەروەری و یەکسانی و چارەسەرکردنی هەموو بێبەشی و ئەو ئازارانەیەکە هەن بۆ دونیایەکی تر و جەماوەری خەڵک گوێڕایەڵ و هێمن بکاتەوە. ئەم بەکارهێنانەی ئایین بە درێژایی مێژوو بۆ چینی دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار بووە.کەڵک وەرگرتن لە پیرۆزییە نەتەوەیی- نیشتمانیەکان، هەروەها بەرگریکردنە لە بەرژەوەندییەکانی چینی دەسەڵاتدار لە ژێر ناوی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکاندا. هەموو شەڕەکان لەژێر ناونیشانی بەرگریکردن لە نیشتمان و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان ئەنجام دەدرێن، بەڵام لەڕاستیدا مەبەست و هۆکاری ڕاستەقینەیان پاراستن یان فراوانکردنی بەرژەوەندی چینی دەسەڵاتدارە-لە سەردەمی ئێمەدا چینی سەرمایەداری- لە وڵاتێکدا کە لە کێبڕکێدایە لەگەڵیدا فەرمانڕەواکانی وڵاتانی دیکەدا.
بۆیە گومانی تێدا نییە کە مەرجی کۆمەڵایەتی بۆ بنبڕکردنی ئایین و ناسیۆنالیزم، لەناوبردنی کۆمەڵگای چینایەتییە. بۆ ئەوەی ئەم شتە پیرۆز و تابۆیانە بنبڕ بکرێت، پێویستە ئەو هەلومەرجە بابەتییانەی کە پێویستیان بەم خورافاتانە هەیە، لەناو ببرێت و بنەمای ئەم هەلومەرجە بابەتیانە نایەکسانی چینایەتییە. بەڵام خەبات لە دژی ئەم هەلومەرجە بابەتیانە لە بۆشاییدا ڕوونادات. ئاخر هەموو ئازارەکانی کۆمەڵگاکانی ئەمڕۆ، لە هەژاری و بێ مافی، نایەکسانی و چەوسانەوە تا هەڵاواردن لە دژی ژنان و دەسەڵاتی حکومەتە تاوانکارەکانی وەک کۆماری ئیسلامی، هۆکاری دەسەڵاتی پەیوەندییەکانی سەرمایەداریدایە. وەک چۆن خەبات لە هەرکام لەو بوارانەدا بەشێکی دانەبڕاوە لە خەبات دژی چینی دەسەڵاتدار، تێکۆشان لە دژی پیرۆزییە نەتەوەیی-ئاینییەکانیش بەشێکی گرنگی خەباتی گشتی دژ بە دەسەڵاتی سەرمایە. بە واتایەکی تر خەبات لە دژی تابۆی نەتەوەیی ـ ئایینی و پیرۆزییەکان جیا نییە لە خەبات لە دژی ئەو هەلومەرجە بابەتییانەی هەبوونی ئەم پیرۆزیانە.

‎دەکرێ بڵێین پەیوەندییەکی دوولایەنە لە نێوان ئازادییەکان، ئازادیی دەربڕین، ئازادی بیروڕا و هتد و هەلومەرجە بابەتییەکانی سنووردارکردنی ئازادیدا هەیە. تا زیاتر لە بواری ئازادیدا پێشبکەویت، زیاتر لە ڕیشەی بابەتیی ئەو سنووردارکردنانە دەدەیت.

‎خەلیل کەیوان: دێینە سەر دوا پرسیار. گرنگی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕادەربڕین چۆن دەبینن؟ پێگەی کۆمەڵایەتی مێژوویی چینەکە چییە؟

‎حەمید تەقوایی: لە ڕووی مێژووییەوە باسی ئازادی دەربین لە خەبات دژی ئاییندا کراوە. لە شۆڕشی گەورەی فەرەنسا و پێش ئەویش لە سەردەمی ڕێنێسانس لە ئیتالیا و دوای ئەوەش لە ڕووی فیکری و فەلسەفیەوە لە بزووتنەوەی ڕۆشنگەریدا، ئازادی قسەکردن ڕووبەڕووی هەژموونی کەنیسە بووەوە. ئامانجی بیرمەندانی ئازاد و ئازادیخوازانی ئەو قۆناغە لە خەباتیاندا بۆ ئازادیی دەربڕین، یەکەمیان دوورخستنەوەی ئایین بوو لە حکومەت و دووەمیش زەمینە خۆشکردن بوو بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندنی زانست و هونەر کە لەلایەن کەنیسەوە بە دیل گیرابوو. دەزانن کە ئایین پایەیەکی بنەڕەتی هەموو سیستەمە ئەرستۆکراتییە دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا بووە لەو سەردەمەدا و بۆ هەر پێشکەوتنێک دەبوو ئەم بەربەستە لاببرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئازادیخوازانی ئەو قۆناغە ڕووبەڕووی ئایین وەک پایەیەکی بنەڕەتی ستەمکاری، ستەم، بێ مافی، بەستوویی و چەقبەستوویی فیکری لە کۆمەڵگەی سەدەکانی ناوەڕاستدا ڕووبەڕوو بووەوە. هەر لەبەر ئەمەش بوو خەبات بۆ ئازادی بیروڕا لە ئازادی ڕەخنەگرتن لە ئایین دەستی پێکرد و قوربانی زۆری هەبوو. جیۆردانۆ برۆنۆیان لە ئاگردا سووتاند، گالیلۆش دادگایی کرا و ڕێگری لە چالاکیی زانستی کرا و هەزاران ئازادیخواز لە دادگا ئاینییەکانی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامیی ئەمڕۆدا سزای لە سێدارەدان و لە خاچدان و لە ئاگردا سوتاندنیان بەسسەردا سەپینرا.

‎لە ڕاستیدا مێژووی بەرگریکردن لە ئازادیی دەربڕین، مێژووی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی ئایینیە. تەنانەت ئەمڕۆش وەک ڕوون کراوەتەوە، یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی لەسەر ڕێی دابینکردنی ئازادی دەربڕین پیرۆزی و بیروباوەڕە ئایینییە. ئەمە لە کۆماری ئیسلامیدا بە ڕوونی دەبینن. وە لە زۆرێک لە وڵاتان ئایین بە پلەی جیاواز هەمان ڕۆڵ دەگێڕێت. لە هەموو شوێنێکدا لەسەدا نەوەد سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕا لەلایەن خاوەن کلیلەکان و ناوەندە ئایینییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.

‎دەکرێ بگوترێ لەمڕۆشدا خەبات بۆ ئازادی ڕادەربڕین درێژەی هەمان ئەو خەباتەیە کە لە سەردەمی ڕێنێسانس و دواتر لە سەردەمی ڕۆشنگەری و لەگەڵ شۆڕشی گەورەی فەرەنسەدا دەستی پێکرد. ئەو ڕۆڵەی کە مەسیحیەت لە سەدەکانی ناوەڕاستدا هەیبوو، ئەمڕۆ ئیسلامی سیاسی لە ئێران و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا دەیگێڕێت. بۆیە پێویستە ئەمڕۆ جەخت لەوە بکرێتەوە کە ئازادی ڕادەربڕین بە واتای ئازادی ڕەخنەگرتن لە ئایینە. ئەگەر بە هەر بیانوویەک ڕەخنە لە ئایین سنووردار بکەیت، ئازادی دەربڕینت زۆر نەماوە. بە درێژایی مێژوو بەم شێوەیە بووە و ئەمڕۆش هەر بەو شێوەیە.

‎تەنها لە سەردەمی ئێمەدا پێویستە بیروباوەڕ و پیرۆزیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانیش زیاد بکرێن بۆ تابۆ خورافاتە ئایینییەکان. چینە دەسەڵاتدارەکان هەم ئایین و هەم ناسیۆنالیزمیان لەدژی ئازادیەکان بەکارهێناوە و لە هەموو شوێنێکدا ڕەگەزپەرستی و ناسیۆنالیزم و سنوور و خاک و ئاڵاپەرستی و دژە بێگانەی و هتدیان کردووە بەگۆپاڵێک دژ بە ئازادییەکان. ئازادی ڕادەربڕین لە ڕاستیدا ڕووبەڕووی ئەم دوو بەربەستە بنچینەییەیە و دەبێت لە بەرگریکردن لە ئازادییە بێ مەرجەکاندا جەخت لەوە بکەینەوە کە ئازادی ڕەخنەگرتن لە تابۆ و پیرۆزییە ئایینی و نەتەوەیی-نیشتمانیەکان، پایەی بنەڕەتی ئازادی ڕادەربڕینە.

‎١٢ی جوڵای ٢٠٢٣، ٢١ی تیری ١٤٠٢




دوای عاجز بوون.. نەوزاد بەندی

چی هەوڵم دا عاجزنەبی ، بێ سوود دەرچوون ..
هەر عاجز بووی ..
لە ناوەڕاستی ئەو هەموو بێکەسییەدا ،
بەجێت هێشتم ..
هەر چەندە تۆ ، لە تاریکستانی ڕۆحما ،
خۆرێ نەبووی ..
مۆمێکی تواوە و کز بووی ..
هەر عاجز بووی ..
من ئەمزانی عاجز ئەبی ،
بۆیە زۆر جار لەگەڵ تۆدا ،
تەنیاییشم بانگهێشت ئەکرد ..!
بۆیە کاتێ قسەت ئەکرد ،
هەندێکیانم ئەدایە دەستی بێدەنگیی ..
کاتێ هەواڵت ئەپرسیم ،
من ڕێجیمی تەنیایی وشکی کردبووم ..
لە قاعەی جیمی بێکەسی ،
عارەق لە گیانم ئەچۆڕا ..
من ئەمزانی عاجز ئەبی ..
بۆیە کاتێ قردێلەی کۆلارەی خەونت ،
بۆ ئەچنیم به ڕەنگا و ڕەنگیی ..
ڕۆحم لێت دوور ئەکەوتەوە بە بێ دەنگیی ..
من ئەمزانی بە بێ هۆ ، لێم عاجز ئەبی ..
چونکە گەشتیاری دوو کەشتی ..
دوو فڕۆکە ..
دوو ئۆتۆبیسی جیا بە جیا..
گەر تێرمیناڵێکیش ڕۆژێ ،
بۆ کاتێ کۆیانکاتەوە ..
گەر چێشتخانەیەک ..
وێستگەیەک ،
بە یەکتریان بناسێنێ ..
ئەو کاتە زۆر خێرا ئەڕوا و ..
بێ ماڵئاوایی ، نامێنێ ..
هەوڵم زۆر دا کات ڕاوەستێ ..
هەوڵم زۆر دا لە کەشتیەکان دابەزین و
بڕۆینە ناو شەپۆلەکان ..
فڕۆکەکان بە جێبێڵین ،
پێکەوە بڕۆینە ئاسمان …
هەوڵم دا ئەوەی هەمانە ،
بیگۆڕینەوە بە قومێ خەونی
سازگار و پەمەیی ..
پڕ خوێدانێ دنیای شیعریی ،
ئەوەی گۆران ئەیووت فرمێسکی تیا نییە و
زۆرتریش لە فرمێسک ئەگری ..
من ئەمزانی عاجز ئەبی و
چەند ساڵە هەرچی فرمێسکم شاردۆتەوە ،
هەموویم پێ ئەدۆڕێنی .. چاک ئەمزانی ..
چەند ساڵە گەر بەشی پیاسەیەک ، دوو زەردەخەنەم ، خەواندبێ .. پەلیان ئەگری و
لە هەتیوخانەیەکی خەم ،
ناونوسیان ئەکەی .. ئەمزانی..
ئەمزانی ئەم گفت و گۆیە ،
لەنێوان دوو تابلۆدایە ، به دوو دیواری
جیاوازی .. دوو ماڵی جیای ..دوو تەمەنی جیاوازەوە ..
لە نێوان دوو پەلەوەری ..دوو ئاسمانی تەنگ و قوڵی .. لێک دووری بێ ئەندازەوە ..
دوو ماسی ناو دوو بەندەری ..دوو زەریای ..قەت یەکنەگرتوو ..
دوو سەرسەری .. دوو شەقامی ، شارێکی بێ سەر و بەری .. بێ یاسا و پڕ دەردەسەریی ..
من ئەمزانی عاجز ئەبی ،
بۆیە کاتێ خۆت ئەکرد بە دێڕەکانما ،
من ڕێنوسم لێ تێک ئەچوو ..
ئەڕۆیشتم لە پەرەگرافێ ، کە هیچی لە من نەئەچوو ، پڕ زەرفێ حەرفم قەرز ئەکرد ..
ئەچووم بە یادی مناڵیی ،
لە پەڵەی فەریکەنۆکی لاپەڕەیەک ،
پڕ گیرفانم دێڕی نامۆ و سەیرم ئەدزی ..
تا دوورتری بخەمەوە هەوری تاریکیی عاجزیی ،
چونکە گەر ناخی تاریک و پڕ تابلۆی نیوە سووتاوی تەمەنمت بەرچاو کەوتایە ،
ئەو چەند ساتەیش ، دڵت لام دانەئەبەزی ..
تا دێڕ و وشەی گفت و گۆی
تۆی لێ بچنم ، هەزار جار خۆمم ئەگۆڕی ، بووم بە ئەکتەر ..به حەربا .. تاوێ سەوزبووم ، تاوێ ئەبووم بە دڕکەزی ..
دڵنیا بووم عاجز ئەبی ،
بۆیە کاتێ لەگەڵ تۆدا بە دنیای هزرا ئەگەڕام ،
دایکم ئەیووت : لەگەڵ کێ بووی ؟
ئەمووت :هەر خۆم بووم بە تەنها ..!




کوندێرا و سووکیی بوون.. ئەحمەد ڕەسوڵ

ڕۆماننووس لە پشتی کاراکتەرانی ڕۆمانەکەیەوە خۆی حەشاردەدات. “گۆستاڤ فلۆبێر- ڕۆماننووسی گەورەی فەڕەنسیی، نووسەری ڕۆمانی بەنێوبانگی مادام بۆڤاری”
ژیانی کاراکتەرانی ڕۆمان، ئەگەری هێشتا بەدینەهاتووی ژیانی ڕۆماننووسن.” میلان کوندێرا”

لەسەر ڕێزنەگرتنی تەواوی بۆ شەممەی پیرۆز، سەرزەنشتیان کرد. شەممەی پیرۆزیان بۆ مرۆڤ دروستکردووە نەوەکو مرۆڤ بۆ شەممەی پیرۆز. “ڕۆمانی ئاهەنگی ماڵئاوایی”
هیچ شتێک لەوە ناخۆشتر و غەمهێنەرتر نییە کە شەو بێدار دەبیتەوە و دەبینیت کەسێک لە تەنیشتت بە ئەوپەڕی بێباکییەوە خەوتووە. “تۆماس، پاڵەوانی ڕۆمانی سووکەڵەیی لە تاقەت بەدەری بوون”

ڕۆمانی “سووکەڵەیی لەتاقەت بەدەری بوون”

تاۆتالیتاریانیزم، نادڵنیاییەکی بەردەوام
تۆتالیتاریانیزم لە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیدا ئەوەیە کە بە دیوێکدا جۆرێک لە ژیان زاڵ دەکات بەسەر مرۆڤەکاندا لە فەزای گشتییدا کە هەمیشە هەست بە نادڵنیایی بکەن و ئەمەش نائارامیی و ترس لە ژیانیاندا دەکاتە دۆخێکی بەردەوام. لە ڕاستییدا مرۆڤەکان بۆیە لە نادڵنیایی بەردەوامدان چونکە بەردەوام دەیانەوێت دڵنیایی لە پەیوەند بە دەوڵەتەوە بەدەستبهێنن، واتا بەردەوام دەیانەوێت دڵنیا بن لەوەی دەوڵەت هیچ گومانێکی لێیان نییە، نەوەکو گومانی لێیان نەبێت، بەڵکو دەیانەوێت لەوە دڵنیا بن کە دەوڵەت لە دڵسۆزیی و ڕاستگۆیی ئەوان لە ئاست دەوڵەتدا دڵنیایە، کە دەوڵەت، تەنها کۆمەڵێک دەزگا نییە، بەڵکو هەر کەسێکە، کەسێک ئەگەر بیناسیت و نەیناسیت، کەسێک تەنانەت ئەگەر منداڵێکیش بێت کە لە ڕاڕەوی باڵاخانەکەتدا کە تیایدا نیشتەجێی ڕێکەوتی بکەیت، یان تەنانەت ئەو بێدەنگیی و تەنیاییەی لە ژوورێکی ئاپارتمانەکەتدا دەروی داویت هەندێجار هێندەی دڵسۆزانە نوێنەرایەتیی دەسەڵات و دەزگا و سەرۆکەکانی دەکات هێندە ڕەنگدانەوەی تاینەتمەندیی ژیانی خۆت و خواست و بیرکردنەوە و ئارەزووەکانی خۆت نییە. لە کورتیدا دەوڵەت لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێک و هەر کەسێکە.
تۆماس، پزیشکێکە، لە کۆمەڵگایەکدا دەژی کە تێیدا دەسەڵاتدارێتییەکی تۆتالیتار پایەدارە و ڕۆچووەتە هەموو کونج و کەلەبەرێکی نەوەکو فەزای گشتیی و دەزگا دەوڵەتییەکانەوە بەڵکو ژیانی تایبەتیی مرۆڤەکانیشەوە. تۆماس دوای ئەوەی هاوسەرگیریی کردووە تێدەگات، کە جۆری کەسێتیی ئەو بۆ هاوسەرگیریی و ژیانێکی پابەند و سۆزدارانەی هەمیشەییی نابێت، بۆیە لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە. لە ڕاستییدا تۆماس ئارەزووی ژیانێکی ناپابەند دەکات و دەیەوێت ژیانێکی زۆر تایبەتیی هەبێت بە پێچەوانەی شێوە ژیانی داسەپێنراوی کۆمەڵگاکەیەوە کە هیچ نهێنییەک و گۆشەیەکی نادیاری لە ژیانی تاکەکەسەکاندا نەهێشتووەتەوە.

تۆماس، تاکگەرا و ناپابەند
تۆماس دەڵێت: هیچ شتێک لەوە ناخۆشتر و غەمهێنەرتر نییە کە شەو بێدار دەبیتەوە و دەبینیت کەسێک لە تەنیشتت بە ئەوپەڕی بێباکیی خەوتووە. یان ئەوەی کاتێک سەرتناوە بەسەر کتێبێکەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ بە دنیای نێو کتێبەکە ئاوێتە بوویت و لە ناکاوێک سەر هەڵدەبڕیت و دەبینی کەسێک لە ژوورەکەتدا بە لاموبالاتییەوە دانیشتووە. لەو دۆخانەدا پرسیارێک، کە غەمگینیی و تووڕەیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بە مێشکی تۆماسدا بێت ئەوەیە کە ئەم کەسە لە کەیەوە لەم ژوورەدا دانیشتووە یان خەوتووە و من ئاگام لێی نەبووە؟!، یان پرسیاری ئەوەی کە ئایا بۆ بەبێ مۆڵەتی من و بێ ئاگای خۆم هاتووە لە ژوورەکەم دانیشتووە یان خەوتووە؟! هەمیشە لەو دۆخانەدا تۆماس هەستی بە غەریبیی خۆی دەکرد لەو ماڵە و لەو ژوورە. لە ماڵێکدا و لە ژوورێکدا ئەگەر بەردەوام کەسێکی غەریب بە تەنیشتمانەوە و لە نزیکمانەوە بوو ئەوا خۆمان دەبینە غەریب، بە ئەو ماڵە غەریب دەبین و ژیانێکی غەریبانە دەژین.
تۆماس خانمێک بە نێوی سابیناوە دەناسێت و پەیوەندیی ئیرۆتیکی و سۆزدارییان بۆ دروست دەبێت. شەوێک تۆماس لە ماڵەکەی خۆی لە دوای خواردنەوەی، شوشەی بوتڵە شەرابەکە دەکێشێت بە زەوی ژوورەکەدا و داوا لە سابینا دەکات بەسەر پارچە شکاوە تیژەکانیدا بە پێخواسی بڕوات. سابینا کە خۆی عاشق بە تۆماسە، وای لێکدەداتەوە ئەم داواکارییە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تۆماسیش عاشقی ئەو بووە و دەیەوێت بە ئەم داواکارییە سەختە خۆی لەو پەیوەندییە عاشقانەیە، کە کۆتوبەندێکە، ئازاد بکات یان ئەوەبێت ڕاددەی عاشقبوونی سابینا تاقیبکاتەوە، بە دیوەکەیتریشدا لەوانەیە لە بێزاریی و ڕقی تۆماسەوە بێت لە سابینا.
وەفاداریی ڕۆشنایی و خیانەت تاریکیی
سابینا سەرسامە بە ناپاکیی. واتا ئارەزوو دەکات هەر کەسێک کە خۆشیدەوێت و ئارەزووی لەگەڵدابوونی دەکات، ئەم خیانەتی لێبکات، دەزانێت کە تۆماس بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کچان و ژنانی دیکەش. شەوێک کە دەزانێت تۆماس ئاگادارە، سابینا لەگەڵ یەکێک لەو پیاوانەدا دەخەوێت کە لە نێوەندی ڕۆژنامەگەرییدا کاردەکات بەڵام لە ڕاستییدا ئەندامی دەزگا نهێنیی و سیخوڕییەکانی دەوڵەتە بۆ سیخوڕییکردن بەسەر هاونیشتمانییانەوە. ئیتر دواتر کە دەگەڕێتەوە بۆ لای تۆماس لە ماڵەکەی خۆی، تۆماس توڕە دەبێت و داوادەکات پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێ بهێنن و چیتر یەکدی نەبیننەوە. سابینا وا تێدەگات کە تۆماس هێندە ئەڤیداری بووە نەیتوانیوە بەرگەی خیانەتەکەی بگرێت و لێی جیابووەتەوە، بەڵام لە ڕاستییدا تۆماس بەو هۆکارە پەیوەندییەکەی لەگەڵ سابینا پچڕاند، چونکە هەستیکرد ئەو پیاوە سیخوڕەی دەوڵەت بەهۆی سابیناوە هاتووەتە نێو ژیانی تۆماسەوە و سیخوڕی بەسەرەوە کردووە. واتا سابینا بووە بە ئەو درزەی کە دەزگاکانی دەوڵەت و پیاوە سیخوڕەکانیان لێیەوە بێنە نێو ژیانی تایبەتیی تۆماسەوە و نهێنییەکانی بزانن.
سابینا لە باسکردنی پەرۆشیی خۆی بۆ ناپاکیی و قێزهاتنەوەی لە وەفاداریی، ئەوە دەگێڕێتەوە کاتێک تەمەنی چواردە ساڵان بووە عاشق بە کوڕێک بووە، باوکی کە بە پەیوەندییەکە دەزانێت چیدی لە ماڵەوە ناهێڵێت بێتە دەرەوە و هەر کاتێکیش بهاتبایەتە دەرەوە لە ژێر چاودرێرییەکی توندی باوکیدا بوو. واتا ژیانی تایبەتیی و نهێنی بۆ نەمابووەوە و هەمووی ئاسکرا و زانراو بووە لەلای باوکیی و هەمیشە چاودێر بووە بەسەریەوە. هەڵبەت گوایا باوکی زۆری خۆشویستووە و نەیویستووە تووشی دڵشکان و هەڵەی کوشندە ببێت بە ئەو تەمەنەیەوە کە بۆ هەموو ژیانی کاریگەریی خراپی لەسەر دابنێت. باوکی ئەندامێکی حزبی کۆمۆنیست و هاونیشتمانییەکی دڵسۆزی دەوڵەت بووە. ئەویش کە هەر لە منداڵییەوە بەهرەی نیگارکێشانی تێدا بووە، بەردەوام وێنەی گوڵەکانی لەسەر مۆدێلی کوبیزم و لەسەر شێوازی پابلۆ پیکاسۆ کێشاوەتەوە. بەڵام دواتردەچێتە پڕاگ بۆ خوێندنی هونەرە جوانەکان، لەوێش ڕێگای لێدەگرن بە دڵخوازی خۆی لەسەر مۆدێلی کوبیزم و لەسەر شێوازی پیکاسۆ نیگاربکێشێت، بەڵکو دەبێت لەسەر مۆدێلی ڕیالیزمی سۆشیالیستی وێنەبکێشێت. لێرەوە دەوڵەت دەبێتەوە بە نموونەی باوکی لە ڕێگریکردن لێی بۆ وێنەکێشانی دڵخوازانەی خۆی هەروەکو چۆن باوکیشی ڕێگربوو لەبەردەمییدا بۆ عاشق و دڵخوازەکەی. دایکی سابینا دەمرێت و باوکی لە قەهر و خەمی لەدەستدانی هاوژینەکەی خۆی دەکوژێت، کە ئەمەش نیشانەی وەفاداریی باوکی سابینایە بۆ هاوسەرەکەی، کە نەیتوانی بەبێ ئەو هەڵبکات و بژی. بۆیە لێرەوە لە داخی باوکی، قێزهاتنەوە لە وەفاداریی و پەرۆشیی بۆ خیانەت لە ناخیدا چەکەرەی کرد و ڕەگی داکوتا. بۆ خیانەت لە دەوڵەت، بە دزییەوە وێنەی گوڵەکان و گوڵدانەکانی لەسەر مۆدێلی کوبیزم و لەسەر شێوازی پیکاسۆ دەکێشا. دواتر هاوسەرگیریی کرد و کە زانیی مێردەکەی خۆشیدەوێت، خیانەتی لێکرد و لێی جیابووەوە. لە قۆناغێکدا تۆماس دەناسێت و پەیوەندییان بۆ دروست دەبێت بەو شێوەیەی پێشتر باسکرا.
دواتر پیاوێک بەنێوی فڕانز دەناسێت، کە پیاوێکی شان و قۆڵ ئەستور و بەهێز و ماسولکە گەورە و هەروەها پێشتر پاڵەوانێکی کاراتێی و تایکواندۆ بوو. پەیوەندییەکی سۆزدارییان بۆ دروست دەبێت، کە لە ڕاستییدا ئەوە فڕانزە زێتر عاشق بە سابینایە و سابینا ئەسڵەن هیچ خۆشی ناوێت و بەڵام ڕقیشی لێی نییە. بەڵام ئەو فڕانز هێندە توند عاشق بە سابینایە، سابینا ئەمە بە هەلێکی باش دەزانێت تا پەیوەندیی لەگەڵ دروست بکات و زێتر وابەستەی بکات بە خۆیەوە و فڕانز بخاتە نێو خیانەتێکی درێژ مەوداوە لە بەرامبەر ژنەکەیدا، ماری کلود کە زۆر فرانزی خۆشدەوێت. سابینا چێژ لەوە وەردەگرێت کە فڕانز ناپاکیی لە هاوسەرە باش و ئەڤیندارەکەی خۆی بکات و لە پێناوی ئەمدا و بە فشاری سابینا فڕانز لە ژنەکەی، ماری کلود جیاببێتەوە. دواتر لە یەکێک لە گفتوگۆکانیاندا سابینا بە فڕانز دەڵێت تۆ کە ئەو هەموو ماسولکە بەهێزەت هەیە، هێزەکەی تۆ ڕووی لە دەرەوەیە نەوەکو ناوەوە، لە ناوەوە کەسێکی بێهێزی و لاوازیت. فڕانزیش دەڵێت لە ڕاستییدا ئەم هێزەی کە من هەمە چۆن ڕوو لە ناوەوە نییە، ڕوو لە دەرەوەش نییە، چونکە هەتاوەکو ئێستا نە شەڕم لەگەڵ کەس بووە و نە دەمولوتی کەسێکم شکاندووە، بۆیە ئەم هێزەی من بوون و نەبوونی وەکو یەکە و لە ڕاستییدا ئەەوەی من هەمە هێز نییە. لە درێژەی گفتوگۆکەیاندا سابینا دەڵێت تەنانەت لە پەیوەندیی نێوانیشماندا ئەو هێزەی تۆ هیچ سوودێکت پێنانەبەخشێت. فڕانز دەڵێت، خۆشەویستی ئەوەیە چاوپۆشیی لە هێزی خۆمان بکەین.
فڕاانز زۆر سەرسامە بە چەمکی وەفاداریی لە ژیانی مرۆڤدا. فڕانز کاتێک پێش هاوسەرگیرییەکەیان لە پەیوەندییدا بووە لەگەڵ ماری کلود، ویستویەتی ماری کلود بەجێبهێڵێت، بەڵام ماری کلود هەڕەشەی خۆکوشتنی لێدەکات ئەگەر بەجێیبهێڵێت. بۆیە لە ئاست ئەو عەشقە توند و قووڵەی ماری خۆی پێناگیرێت و دادەنوێتە سەر ئەژنۆکانی و دەستەکانی ماچ دەکات و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات. هەرچەندە تەنها ئەو جارە بوو دەربڕینی ئەو سۆز و خۆشەویستییە زۆرە لەلایەن ماری کلودەوە بۆ فڕانز و هەرگیز جارێکی تر دووبارەینەکردەوە و سۆز و خۆشەویستییەکی ئەوتۆی بۆ دەرنەبڕییەوە.

سابینا، بوون وەکو نادیاریی و خەڵوەت
فڕانز ئەو پرسیار و وەڵامە ڕستەییەی کافکای هەردەم لە یادە کە دەڵێت مانای ژیان چییە؟ درۆنەکردن و نەشاردنەوە لە ڕاستییدا ژیانە. بەردەوام ئەو ئەنجامگیرییەش کە ڕاستەوخۆ بە دوای ئەمەدا بە مێشکیدا دەهات ئەوە بوو کە لەو کاتەوەی بە سابینا ئاشنا بووە لە درۆدا دەژی. بەڵام سابینا بۆچوونێکی پێچەوانەی هەبوو، هەر کات و بە هەر شێوەیەکی جیاواز و لە گۆشەی جۆراوجۆرەوە بەیانی دەکرد و بە توندی داکۆکی لێدەکرد و ئارگیومێنتەکانیشی بۆی گەلێک بەهێز و پتەو بوون. بەبۆچوونی سابینا. لەگەڵ خۆ و خەڵکیتر درۆنەکردن، تەنیا کاتێک دەکرێ کە مرۆڤ لەگەڵ خەڵک نەژی. هەر کە زانیمان کەسێک ئاگاداری کارەکانمانە، بمانەوێت و نەمانەوێت لەگەڵ ئەو چاوە بینەر و چاودێرانەدا ڕێکدەکەوین، ئیتر لەو ساتەوە هیچ کام لە کارەکانمان ڕاسستگۆیانە نین. سابینا، ئەدەب و هونەرێکی بە سووک و ئاستنزم دەزانی کە هەموو کون و کەلەبەری ژیانی تایبەتیی و تەنیایی ئەدیب و هونەرمەندی ئاشکرا بکردایە. سابینا باوەڕی تەواوی بەوە هەبوو کە هەر کەس خەڵوەتی خۆی بدۆڕێنێت، هەموو شتێکی دۆڕاندووە. هەمیشە دەیگووت: کەسێک بە خواستی خۆی واز لە خەڵوەتەکەی بهێنێت و بەبێ فشار و ئاسان دەستبەرداریی تەنیایی خۆی ببێت، لە ڕاستییدا غوولە، یان شتێکی کەمتر لە ئینسانە.

پیریی و لاوازیی، دڵنیایی لە پێکەوەبووندا
تۆماس کە چەند جارێک ڕوودەکاتە شارۆچکەیەکی باشوری ووڵاتەکە کە هەندێ گەڕاوی لێیە و خەڵکی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕوویتێدەکەن. لەوێ کچێکی گەنج بەنێوی تێریزا، کە کارمەندە، دەناسێت و لە درێژەی چەند جار سەردانکردنەوەی بۆ ئەو شارۆچکەیە، پەیوەندی لەنێوانیاندا دروست دەبێت. ئیدی بەردەوام لە گرفتی قووڵی ناپابەندیی و بێهەستیی تۆماس و پابەندیی و هەستەوەریی تێرێزادا پەیوەندییەکەیان درێژە دەکێشێت و تا لە شوێنێکدا کە بەبێ هیچ مەبەستێک و نائاگایانە لە ئاهەنگێکدا تێرێزا لەگەڵ کەسێکی دیکە بۆ ماوەیەکی کەم سەما دەکات. دواتر و لە ماڵەوە تۆماس پێی دەڵێت کە هەستی بە غیرە و ئیرەیی کردووە کاتێک تێرێزا لەگەڵ هاوکارەکەیدا سەمای کردووە. تێرێزا کە ئەمە دەبیستێت زۆر دڵخۆش بێت و بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەشی سووک دەبێت و باری ژیانی هێندە سووک دەبێت کە خەرکە بفڕێت. باوەش بە تۆماسدا دەکات و بە سەمایەکی شێتانە و کێویانە بۆ هەر چوار سووچی ژوورەکەی دەبات. بەڵام تۆماس نەوەکو بە غیرە و ئیرەیی پێبردنەکانی تێریزا لە بەرامبەر خۆیدا دڵخۆش نابێت بەڵکو هەستدەکات باری ژیانی قورس دەبێت و لەشی هێندە قورس دەبێت کە تەنانەت توانای جوڵەی بە پاڵکەوتنیشەوە نامێنێت.
لە قۆناغێکدا تۆماس لە کاری پزیشکیی دەردەکرێت و لەگەڵ تێرێزا دەچنە گوندێک لەوێ سەرقاڵی کشتوکاڵ دەبن و لێرەوە تێرێزا ‌هێواش هێواش هەستی دڵنیایی بۆ پێکەوەژیان دایدەگرێت تا ئەو کاتەی ڕۆژێک تۆماس دەبینێت کە خەریکی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبیلەکەیەتی، کە ئۆتۆمبیلێکی کۆنە، و دەستەکانی دەلەرزێت و لە دوورەوە لاوازیی و پیربوونی تۆماس دەبینێت و هەست پێدەکات و ئەمەش خاڵی دڵنیایی تەواوەتیی تێرێزایە لە پێکەوەبوونی تاهەتایی لەگەڵ تۆماس.
پیربوون و لاوازیی دەبێتە دڵنیایی لە پێکەوەژیان و خاڵی هاوبەش و کۆکەرەوەی تۆماس و تێرێزا و دەکرێت هەمان شت، بۆ ژیان و مرۆڤەکانی تریش بە گشتیی ڕاست بێت.

ئەوەی سەرەوە هەندێ سەرنج و گوزارش بوو بۆ هەندێ بۆچوون، وێستگە و کاراکتەری سەرنجڕاکێشی نێو ڕۆمانی “سووکەڵەیی لە تاقەت بەدەری بوون” ی “ڕۆماننوسی بەنێوبانگی چیکی-فەڕەنسی، میلان کوندێرا”، کە لەلایەن “عەتا نەهایی” ەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردیی، ئەگەر هەندێ لە گوزارشەکان جیاوازییەکیان هەبێت لەگەڵ ڕۆمانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دە ساڵ زیاتر دەبێت ڕۆمانەکەم خوێندووەتەوە و لە نووسینی ئەم سەرنجانە تەنها بە خێرایی ڕۆمانەکەم چاوپێداخشاندەوە. جگە لەم ڕۆمانەی میلان کوندێرا، هەردوو ڕۆمانی “نەمریی” و “ئاهەنگی ماڵئاوایی” شم خوێندووەتەوە.

میلان کوندێرا، ڕۆماننوسیی بەنێوبانگی چیکی-فەڕەنسیی، لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری برنۆی لە چیکوسلۆڤاکیا “جاران” لەدایکبووە. باوکی “لودڤیک کوندێرا” پیانۆژەن و میوزیسیانێکی بەنێوبانگ بووە. کوندێرا سەرەتا میوزیکی خوێندووە و دواتریش لە زانکۆ سینەمای خوێندووە. چەندین نووسینی فیکریی هەیە سەرباری بەرهەمەکانی لە بواری شیعر و چیرۆکدا، هەروەها ڕۆمانەکانی لەوانە “نەمریی”، “سووکەڵەیی لەتاقەت بەدەری بوون”، ئاهەنگی ماڵئاوایی”، “هێواشیی”، “نەزانیی”، “گاڵتە”، “ژیان لە شوێنێکی ترە” و …هتد. تا ساڵی ١٩٧٠ دوو جار دەبێتە ئەندامی حزبی کۆمۆنیست و دوو جار دەردەکرێت و پاشان لە ساڵی ١٩٧٥ وڵاتی چیک بەجێدەهێڵێت و لە فەڕەنسا نیشتەجێ دەبێت. لە بەشێک لە ڕۆمان و نووسینەکانیدا ڕەخنەگرێکی وورد و قووڵی سیستمە تۆتالیتارەکانە کە وڵاتەکەی خۆی بەدەستی وەها سیستمێکەوە بۆ زەمەنێکی درێژ دەیناڵاند. ڕۆمانەکانی کوندێرا ڕووبەرێکی فراوانن بۆ گفتوگۆیەکی فەلسەفیی قووڵ لە نێوان کاراکتەرەکاندا. خاوەنی چەندین خەڵاتە بۆ ڕۆمانەکانی. ڕێکەوتی ١٢-٧-٢٠٢٣ ڕۆژی چوارشەممە بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان، نوسین و ڕۆمان کرد و بۆ هەتایە وەکو ناوێکی درەوشاوەی دنیای ئەدەبیات لە جیهاندا دەمێنێتەوە.




به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جه‌مال شارباژێڕیه‌وه‌.. سەباح رەنجدەر

لە ئەلبوومی یادگارا

ئەفسوونی شیعر، (كرۆكیجوانی – ئێستێتیكا)، ئاشتی لە دەروونی كۆمەڵگای زیندوو و دەستەمۆ نەبوو ڕادەگەیەنێت. وەفا بۆ شیعر تێپەڕاندنی قۆناغی بەر لە خۆیەتی. تێپەڕاندن وەك جیاكاری نەك ڕەتكردنەوە. ڕەتكردنەوە لە ئەدەبدا هیچ كاتێك بنەمای نەبووە، چونكە لە ڕەتكردنەوەدا بەهای گفتوگۆ دادەڕمێ و پەیوەندییە كلتوورییەكان دەپچڕێن.

جوانی كەشێكی ڕوون و باوەڕپێكراوە. كاریگەری لەسەر هەموو بوونەوەرێك جێ دەهێڵێت، هەستەكان لە دەربڕین لە جوانیدا بە باشترین شێوە ئەركی خۆیان بەجێ دەهێنن، توانایان پاراوە و بە دیواری ژیانەوە دەلكێن.

شیعر دیاردەیەكی سیاسی نییە، دیاردەی سیاسی دۆخێكی هەڵەبەرە. دەربڕین لەناوەرۆكی واقیع وەك خۆی ناكات. واقیع لە بوونی خۆیدا لە ڕێكخستنێكی جواندا جێگای كراوەتەوە. سیاسەت دەستی لێداوە و ڕێكخستنەكەی بەملاو ئەولادا بردووە. ئەمە بڕیار و بۆچوون و پێوەرێكی شیاوە، سیاسیبوونی ئەدەب لادان و خۆدزینەوەیە لە ئامانجی ئەدەب، ئامانجی ئەدەب دامەزراندنی بڕوا و بنەمای جوانییە بۆ ژیانێكی نەشڵەژاو، تا ئارامی هێزی خۆی تێدا وەرگرێت و جوانیبەخش بیكات بە كەرەستە و وزەی دەربڕینی، بە پلە و ئاست پەیامی تایبەتكاریی خۆی بەڕێوەببات. هەر شاعیرێك پشتی دا بە پشتی دەسەڵات، نەك جێگای باوەڕی گوتنی جوان، بگرە جێگای باوەڕی هونەریش نییە.

ئەم شاعیرە لە ڕووی پێكهاتەوە، شیعرەكانی پڕ سۆز و دیمەنی هەستدارن. زۆرتر بەرهەمی خەیاڵن لەوەی بەرهەمی هێزی بیركردنەوە و كۆ زانیاری بن. جۆرێك داهێنانی لە نێوان شەستەكان و سەرەتای حەفتاكاندا پێشكێش كرد، بووە بەخشندە و ناوەندێكی كراوە بۆ شاعیرانی دەوروبەری و لە هێڵی پەرەسەندنیدا كاریگەریی خۆی زاڵ كرد، بەڵام لەم ماوە دیاریكراوەدا زیاتری تێ نەپەڕاند و كۆتایی پێدێت. تواناكانی لە ئەزموونی قووڵ و دەوڵەمەندتردا، كەش و دۆخێكی تاكە كەسی پێك نەهێنا، كەواتە: كاریگەرییەكەی لە یەك قۆناغدا دەركەوت و وەستا و نەبووە گیانێكی چالاك و بەرهەمهێن لە جەستەی بەردەوام بە گوڕوتینی شیعری كوردیدا.

ئەگەر شیعر جوان لەبارەی ژیانەوە بنووسرێت، لە ژیان خۆی جوانترە. شیعری ئەم شاعیرە لەسەر بنەمای هەست و سۆز و ئاسۆكانی خەیاڵەوە شێوەی خۆی وەرگرتووە. توانیشی تەنیا لەم بوارەدا بەهرە بە باشی بەكاربهێنێت، ساتی شیعری بە دوای بەهرەی دادێت و لەگەڵ خۆیدا دەیبات بۆ ناوچەكانی شیعر. لە دەقی ئەدەبیدا خەم و خورپە وەردەچەرخێنن بۆ ئێستێتیكا. لەو كەشە هەستی و سۆزدارییەدا شاعیر دەرەوە بەجێ دەهێڵێت و لەناوەوەی نیشتەجێ دەبێت، لە ژیانی ڕۆژانەی كۆمەڵگا و خۆی یاخییە. خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و شاگەشكەیی و هەڵزەقینەوە هەڵسووڕێنەری كردە و كردەوەی دەبن. لەو پێودانگەوە بە زمانی ناوەوە مانا بۆ بوونی مرۆڤی و ختووكە تایبەتییەكانی دەدۆزێتەوە، هەروەها ئەو ترپە و ئاوازە خێرایەی ژیانی ڕۆژانە بەلاوە دەنێت، ترپە و ئاوازی ناوەوەی خۆی وەك سەرچاوە كار پێدەكات، ئەو ترپە و ئاوازەش خاو دەبێتەوە وەك ئەو بارە دەروونی، یان دەربڕینە دەروونییانەی، كە ژیانی بەڕێوە دەبەن و دووچاری یاخیبوونیان كردووە. نموونە: وەك لە شیعری: (خۆشم ویستی)، یان لە شیعری: (چەند هەناسەیەك)، یان لە شیعری: (بەناوێكی ترەوە گەڕایەوە)، یان لە شیعری: (چەند تاڵە بیرێكی ئاڵۆزكاو) دەردەكەوێت.

لەبارەی تێگەیشتنەوە شیعرەكانی وەك ئاوریشم و خاكی تەڕ نەرمن. وەك گۆرانی فۆلكلۆری و بەیت و داستان ڕوون و سادەن، بەڵام لەباری مانای شاراوە و چینەكانی بنیاد و داڕشتندا پڕ و فراوانن، خاوەن ئاسۆی دوور و بواری قووڵن. پەیوەندییان بە كلتووری تاكە كەسییەوە هەیە. لە هێڵی گشتیی ئەزموونكردندا یەك ئازاری ئەزموون كردوو و خەیاڵی دیارە، ئەو ئەزموونەی نەگەیاندووەتە خەیاڵی نادیار و یادەوەری ڕانەچڵەكاندووە، واتە: مەودای پەیوەندی لەگەڵ (خەیاڵی دیار)دا بەهێزترە لەوەی لەگەڵ (خەیاڵی نادیار).

هەستیاریی زمانی خۆی نیشانداوە، پێش ئەوەی ترپە و ئاواز لە وشەدا وەرنەگرێت، نایهێنێتە ناوەوە، یان بەسەریدا خول ناخوات، یان بەسەریدا باز نادات، هەروەها لە ڕووی بەكارهێنانی وشەوە تووشی بەد بەكارهێنان نایەت. وشە ئاراستەی باش بەكارهێنانی خۆی وەردەگرێت.

سوودی لە شێوازی بەر لە خۆی وەرگرتووە، بەڵام پەیڕەوی نەكردوون. لە نەوەی خۆشی لە شێوازدا لە زۆرینەیان ئەندازیارترە. لە مۆسیقاشدا كاری بە مۆسیقا و پیت و وشە و دەستەواژە و ڕستەی شاعیرانی بەر لە خۆی نەكردووە. هەرێمێكی بۆ دابەشكردنی ڕستە و مۆسیقا لە شیعردا بنیاد ناوە، بەڵام بۆ تێگەیشتن و بنیادنان، وزە و هێزی لە ئەزموونی بەر لەخۆی وەرگرتووە، بە تایبەتی لە شیعری: (لەدایكبوونی ئینسانێك)ی كامەران موكری و شیعری: (گوربە)ی محه‌مه‌د ساڵح دیلان.

لەبەر ئەوەی ئەم دابەشكردن و مۆسیقایەی زۆر هونەری و زاڵ بوو، شاعیرانی دوای خۆی نەیانتوانی لاسایی بكەنەوە، یان كاری لەسەر بكەن و لێ زیادبوونی بۆ بكەن، بگرە وەك دەست وەشاندن و داهێنانێكی تاكانە، هێڵی بۆ كێشا و دایمەزراند. داهێنانی سادە بە ئاسانی و زۆر زوو دێتە دەست و دەتواندرێت لاسایی بكرێتەوە و كاری لێ زیادبوونی لەسەر بكرێت.

جیاكارییەكی بنەڕەتی هەیە. بەتایبەتی لە گۆشەنیگای شاعیرانەوە و ئێستێتیكییەكی ڕوون و ئاشكرادا. پشت ئەستوورە بە سروشت و پێكهاتەی خۆڕسك و دەست لێ نەدراوی سروشت. لەسەر ترپە و ئاوازی پێكهاتەی سروشت وێنە دادەهێنێت. نموونە: پەیوەندی دروست دەكات لە نێوان با و درەخت و مۆسیقای جووڵاندنەوە. لە هەمان كاتدا هۆی پیتاندنی درەخت بە یارمەتی باوە دەكاتە دیاردەیەكی كرۆكی و ناوكیی سروشت.

واتە: بە تەنیا لەسەر (زەینی سروشت) كاری نەكردووە، بگرە لەسەر (منداڵدانی سروشت) كاری كردووە، پێكەوە ژیان و پێكەوە هەڵكردنی پێكهاتەكانی لە ڕستە دیار دەكات، لە شیعرییەتی دیمەن دەیاندرەوشێنێتەوە. سروشتی پەیوەندییەكانیش بە واقیعەكەوە ڕوون دەكاتەوە، ئەو ڕوونكردنەوەیەش تواناییمان بۆ خوێندنەوە پێ دەبەخشێت، یان هارمۆنییەت و هاوئاهانگییەك لە نێوان ڕەنگەكاندا، وەك خەسڵەتی وەرز لە وێنە و فۆرمی جیا جیادا گۆشە و كەنار و ناسنامەی لە یەك نەچوویان دەداتێ.

شوێنی لەدایكبوون و گەورەبوون، پێناسەی زەینی شاعیر دەكات بۆ ئێستێتیكا و گەڕانەوە بەرەو یەكەم ناسینی شوێن، هەروەها هەوڵدان بۆ ناسینی شوێنە نەناسراوەكانیش، كە بەشێك لە ئێستێتیكای یەكەم شوێن دێتە ناوییەوە و هۆ و پاڵپشتێكە بۆ خەمڵان و كرانەوەی بیر، بۆ سەر شوێنەكانی دیكە و ناسینی. شاعیر ئەگەر نەتوانێت لە ئێستێتیكای سروشت تێبگات، بێ هیچ گومانێكیش ناتوانێت ئێستێتیكایەك بۆ تێگەیشتن و بەكاربردن لە زەین و هەستی خۆیدا پێكبهێنێت.

گۆشەنیگای بیناسازی و كێشانی پێوانە لە هاوسەنگی و شكۆی سروشت وەردەگرێت، بەڵام نەیتوانیوە كار لەسەر بیری سەرهەڵدانی سروشت بكات، یان ئەم لایەنە، كە گۆشەنیگای بایەخە لەناو شیعرەكانیدا بزرە و دەستی بۆ نەبردراوە، هەموو دیاردە و داهێنانێك پەیوەستە بە هۆشیارییە تایبەتییەكانی شاعیر و جێكردنەوەی فەنتازیا و ئێستێتیكا لەناو زماندا.

(لە ئەلبوومی یادگارا) ناونیشانی كتێبێكی شیعریی: (جەمال شارباژێڕی)یە، ساڵی 1983 لە دووتوێی 175 لاپەڕەدا لە چاپخانەی (ئۆفسێتی سەركەوتن) لە سلێمانی چاپ كراوە، ئەم شیعرانەی تێدایە: (كسپەیەك، بۆ، هەستێك، لە سەیرانێكدا، ئەگەر، نەكەی، تاكە شیعر و بەس، دركاندنێك، گوندێك و كچێك و یادێك و شیعرێك، ئارام، پرسیارێك وەرامەكەی لە خۆیدایە، نامەیەكی كراوە، دانیشتن لەگەڵ تۆدا، لە جەژندا، دیسانەوە خەم، هەژدەی سێ، چڵی نەرگز، لەجیاتی كارت، خۆشم ویستی، بۆ مەرگی پڕشنگ، ئەگەر تۆ بۆ من بوویتایە، لەسەر سێ گڵكۆدا، چەند هەناسەیەك، لەسەر بەردە نووسێك، بەناوێكی ترەوە گەڕایەوە، گۆرانییەك بۆ شیرین، ئاخێك، خەمێكی تر، چاكتر بمناسە، چاوچاو، چەند تاڵە بیرێكی ئاڵۆزكاو، دوای دە ساڵ، پشیلە، ڕازێكی نوێ، نەوزاد، وێنەیەك، كەتەی كەر پیاو، بۆ جوانێك، ئەمشەو، وەرە جوانێ، دایكی دڵسۆز، بێ ناونیشان، ئای ئای، لەسەر تۆ، باوكایەتی، مۆڵەت، بۆ كچێكی جوان، تازە من و تۆ، بەهەستێكی خاوێنەوە.)

وێنەیەك

ئەم وێنەیە

بۆچ زویرە؟

بۆچی بێ زەردەخەنەیە؟

لەبەر نیگای كامێرادا

كە وەستاوە

چی لەبیرە؟

چی لە دڵدا حەشار داوە؟

وا دڵگیرە.

*   *    *

ئەم وێنەیە

چاوی نازی كردووەتەوە و نایترووكێنێ

جوانییەكەی بێ وێنەیە

گەنجینەیە

هەر دەمێنێ.

*   *     *

ئەم وێنەیە

لە ئەلبوومی یادگاردا.. سبەینێ

بزەی خۆش و كزەی ناخۆش دەهێنێ

خاوەنەكەی سات و كاتێ

تەمەنی پیری دەیگاتێ

خەم و خۆزگە ڕایدەژێنێ

یادەكانی دەورووژێنێ

فرمێسك و خەندەی دەداتێ.

*   *     *

ئەم وێنەیە.

لەو شوێنەیە

كە بیلبیلەی گلێنەیە

سەرنجمی ڕاكێشاوە

لە نوێنی نەرمی هەستمدا

راكشاوە

ئێستا لە ژووری میوانی هەڵبەستمدا

خۆی بە دیوانەكەم ناسی

بە دیوارێك

لە دیوارە بێگەرد و سپییەكانیدا

خۆی هەڵواسی.

شیعر، وێنەی شاعیرە لە ئاو و ئاوێنەی بوون و بیركردنەوەیدا، شاعیر لە ئەنجامی خراپیی بارودۆخ و زەبروزەنگی دەسەڵات و دەوروبەردا، لە واقیعی دەرەوە یاخی دەبێت و بەجێی دەهێڵێت، لەناوەوەی خۆیدا واقیعێكی شیاو بۆ نووسین و پەیوەندییەكانی ژیان و مانەوە دادەمەزرێنێت، لەگەڵ دیاردە بنەڕەتی و ناوەكییەكانی سروشتدا تەبایییەكی گیانی دەهێنێتە ئاراوە. نەك لەگەڵ ئەو دیاردانەی لە ڕێگای دەسەڵاتەوە كار لە ژیانی كۆمەڵگا دەكەن و بارودۆخ دەگۆڕن، سروشت لە پێكهاتەی ناوەوەی خۆیدا گیانێكی پڕ لە ناكۆكی هەیە، لەبەر ئەوەی زوو زوو دەگۆڕێ و جووڵە و پێداویستییەكانی وەرزێك تەواو جیاكارە لەگەڵ ئەو وەرزی بە دوای دادێ و پلە بە پلە چاودێری یەكتر دەكەن.

مامەڵەكردنی ئەم شاعیرە لەگەڵ سروشتدا، كرانەوەیەكی تازە بەخش نییە، پێشتر زۆر ئەندازیارانەتر مامەڵە لەگەڵ سروشت و پێكهاتەی سروشت كراوە، هارمۆنییەتێكی گشتیشی تێدا دۆزراوەتەوە، بە تایبەتی: (مەولەوی و گۆران). لەگەڵ ئەمەش جۆرە جیاكارییەكی تێدا بەكارهێناوە. سروشتی كردووە بە جێگرەوەی خۆشەویستەكەی و بەشێك خۆشبەختی بۆ بەدەست هێناوە، كە بەهۆی خۆشەویستەكەشییەوە لە سروشت دەدوێ، سەیر خوێنەر دەورووژێنێ و ڕێگایەكی بۆ دەدۆزێتەوە تێدا بەرەو پێشەوە بڕوات، تا دوا ڕادەی توانەوە و ڕووداو چێژ لە سروشت وەردەگرێت. لە ئەنجامدا هەموومان بۆ لای دەگەڕێنێتەوە و شەیدای سروشتمان دەكات، بەڵام لە ڕێگای سروشتەوە بیرمان پێ ناكاتەوە، سروشت دەكاتە بەشێك لە ئێمە بۆ بیركردنەوە و چێژ وەرگرتن. سروشت سەرچاوەیەكی سەرسوڕهێنەرە بۆ ئەم شاعیرە و تێیدا شتە بچووكەكانی خۆشدەوێت و سەرساممان دەكات بە ئەوینی خۆی بۆ (سروشت) و (ئافرەت).

شیعر ڕۆڵی لە دەرخستنی جیهان نییە، شاعیریش لە چەقی كۆمەڵگادا ناژیێت، تا باری كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ئایینی … تاد، ڕابگرێت، لە گۆشەیەكی ئێستێتیكییەوە باری سەرنج دەنووسێت. ئەو باری سەرنجانە كاریگەریی بنەڕەتییان بۆ گۆڕان نییە. ئەگەر بشیبێت زۆر لابەلا و لاوەكی دەبێت، ئەدەبی ئەم شاعیرە جۆرە ئەدەبێكی نائومێدانەیە و ژیانێكی دیكەی تێدا ئاشكرا نابێت.

لە هەموو شێوەكاندا واقیع كاریگەریی خۆی دەبێت، شیعری هەستی، دوورە لە زیادەڕۆیی واقیع و بە دوا دەمدان. لەناو بەرهەمی هەستیدا دەتوانین ئەو توخمە سەرەكییانە بدۆزینەوە و دەستنیشانی بكەین، كە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ ڕەواندنەوەی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ، یان بۆ تۆخكردنەوە و بەرزبوونەوەی باری هەڵزەقینەوە.

واقیع جەستە و شوێنێكی نووسراوە، بۆ شاعیری هەستی، بایەخی سەرەكی نییە، چونكە شاعیری هەستی، ناگەڕێتەوە سەر نووسراو و دووبارەی ناكاتەوە. تەنیا بیر لە بنیادی مێژوویی جەنگە گەورە و بچووكەكان دەكاتەوە، ڕۆشنایییەكە بۆ پرسیاركردن و ئەزموون. ئایا پێكهاتەی ئەو بارودۆخە چییە، كە پاڵنەر و ڕێخۆشكار بووە بۆ ئەوەی شاعیر لە واقیع هەڵبێت و لە ناخی خۆی نیشتەجێ ببێتەوە، یان بۆ ناتوانێت لەگەڵ ناهەموارییەكانی واقیع بگونجێت، یان ئەو بارە بۆ دروست بوو. ئەمە پرسیارێكە چارەنووسی وەك ڕەگەزە پێكهێنەرەكانی سروشت: خۆڵ، ئاگر، با، ئاو. نادیارە و بەردەوامیش ئەو نادیارییە بووەتە خولیا و هۆی نیگەرانیی مرۆڤی هەستپەروەر.

قەڵەمكێشی جەمال شارباژێڕی بە وشە

شیعر پێویستە هەمیشە لە سەرەتاوە تەماشا بكرێت و باس بكرێتەوە. دوو دیوی بەرجەستە نەكراوی هەیە، ئەم شاعیرە ئەمڕۆ لەگەڵماندایە و شاعیرێكی زیندوو و داهێنەرە، سبەینێش نەمرە و لەگەڵماندا دەمێنێتەوە. ئەوەی لە ئێمەی نزیك دەكاتەوە خەیاڵی تایبەتی دەقەكانییەتی، داهێنانیش دواخستن قبووڵ ناكات، هەمیشە دۆخی گونجاندنەوە بۆ خۆی دروست دەكاتەوە و دەبێتە شكۆداریی شیعری بێگەرد، سەردەمەكان لە خۆیدا بەرهەم دەهێنێتەوە. تەنیا ئەو شیعرە وێران و بەدبەخت دەمێنێتەوە، كە ئایدۆلۆژیا توخم و دۆخی پێكهێنەری بووە. دۆخی گۆڕان لە دەست دەدات و دۆخی چەقبەستن وەردەگرێت. خانەوێران: ئەو شاعیرەی ژەهری ئایدۆلۆژیا هەڵدەلووشێت.

مرۆڤی هەستپەروەر، كە هەستی ئێستێتیكیی شیعری لا دروست دەبێت، لە كرانەوە و تێڕوانینیەوە دەكەوێتە ناو خەمەوە، شوێنەواری خەمیش لە بیركردنەوەیدا بنبڕ ناكرێت، وەك بەخشینی پەیامێك جێی خۆی دەگرێت و دەبێتە هێما بۆ مانا و مەبەست. كردەی شیعری ئاسایی كردنەوەی بارە خەمگینییەكەی و پڕشنگ هاوێشتنیەتی، تا باری خەمڵین و پەیوەندیداربوونی بەو هەستەوە، دوای ئەو پێوەندداربوونەی تووشی تاراوگەی ناخ دەبێت، لەناو خۆیدا هەست بە نامۆیی و هاودەمی هەمیشەیی خەم دەكات. خەم نەك گۆشەگیربوون. لەم بارەشدا پەنا بۆ دۆزینەوەی شوێنێكی وەك شاری پاكزاد، دەستەبژێر، یان بەهەشت نابات، تا ئاسوودەییی گیانی تێدا دەست بكەوێت. شوێنی ئاسوودەیی بۆ ئەمی هەستپەروەر تەنیا شیعری ڕاستەقینەیە. لە شوێنی ئازار و ئەشكەنجەدەر كۆچ دەكات بۆ شوێنی ویست و هێزی وشە و ئاستە دەنگییەكان، هەست و بینینی دەگۆڕێ لە دەربڕین لە سروشت و كاركردن لە كەرەستەكانییەوە بۆ دەربڕین لە ژیان و مرۆڤ و پەیوەندی دروستكردن لە نێوانیاندا. شیعر دەبێتە چاوگی نایابی جۆشێكی بەكوڵ، بەڵام نابێتە هەڵسووڕێنەری شتەكان، تا هەست و هێز و شێوەی پەیوەندییەكانی نێوان مرۆڤ و سروشت بگۆڕێت و جۆرە هەست و گوڕ و تینێكی بێ ئەندازە بخوڵقێنێ.

ئەم شاعیرە لە بنەڕەتدا خاوەنی تێڕوانینێكی ڕۆمانسیی هەستییە. هەست لە شیعرەكانیدا ڕەگەزێكی زۆر گرینگ و سەرەكییە، بە هۆیەوە خودی خۆی دەهێنێتە دی و بە كردەی لەدایكبوونی شاد دەكات و خودی خۆی دادەهێنێتەوە. بە بۆچوونێكی ژیرانەوە مامەڵە لەگەڵ زمانی ڕۆمانسیی هەستی دەكات هێزی تیشكدانەوەی تێدا بەرهەم دەهێنێ، بەڵام ترپە و ئاوازە بنەڕەتییەكانی زمانی نەدۆزیوەتەوە، دۆزینەوەی ترپە و ئاوازە بنەڕەتییەكانی زمان، شایەنی سەركێشی بۆكردنن. ترپە و ئاوازی زمانی كوردی لە شوێنە نەناسراوەكاندا نەهاتووە، ڕەگی لەناو گەرمی و نەرمیی خاكدا بەهێز بووە، پەیوەستە بە كلتوور و ئەو نیمچە شارستانییەی دروستی كردووە. لە ڕۆمانسیی هەستیدا تێڕوانینی تەواو باڵا و پڕ: بۆ ناوەندی ڕوودا و و ژیان و جیهان و بوون نییە، بگرە وێناكردنی تاكە كەسی و گیانی بەهێزی هونەرمەندێتی هەیە، كۆششی بۆ ئەمەیە: ئەم وێناكردنە وەك ئەزموونێك لە فۆرمێكی شیعریدا گەڵاڵە بكات، دیدێكی ڕۆمانسیی قووڵ لە ڕێگای هەستەكانەوە بخەمڵێنێ، پاشان وەك نموونەیەكی نوێبەخش نیشانی بدات، ڕۆمانسییەت دەربڕینە لە هەڵوێستێكی ویژدانی، كە بوون ڕەنگ و شێواز و وێنەیەكی تازەی پێدەدا، پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ ژیان و جیهان و بوون نییە، بگرە پەیوەندیی پچڕ پچڕ و هەڵوێستە لە ژیان و جیهان و بوون وەریدەگرێت. لەگەڵ دۆخێكی كارەساتباردا ڕووبەڕووی دەكاتەوە. هیچ هونەرێكیش لە واقیع جیا نابێتەوە. چاوگی ئەفسوون و هونەرە سەرسوڕهێنەرەكان قووڵاییی واقیعن و كرانەوە و جووڵانەوەن بەسەر ژیانی دەستەمۆنەبوودا.

ئەو جوانییانەی ئەدەب دۆزیویەتییەوە و لێی دواوە، زۆر كەمترە لەوەی لە واقیعدا بوونی هەیە. ڕووبەڕوو دێنە ناو ژیانمان و كاریگەری دەبێت. جوانیبەخش لە ئاستی تواناییدا بەهرە و سرووش و ڕۆحە پەیامدارەكان ڕێنوێنی دەكەن.

ڕۆمانسییەت لە یەك سەرچاوەوە هێز وەردەگرێت. ئەمیش چاوگی خەمە، دواتر دەپەڕێتەوە بۆ تاراوگەی ناخ و بەردەوام لەناو وێناكردنی ڕابردوودا دەژی، وێناكردنی ڕابردوو هۆكارێكی بنچینەیی و زاڵە. پلە بە پلەش ئەم هەستەی لا قووڵ و بەهێز بووەتەوە، تا خاڵی دامەزراندن، بەڵام مانەوە لەناو ڕابردوودا دەربڕین لە ژیان و هەست و بینینی تازە ناكات، چەشنێكی دیاریكراوی مرۆڤ و سروشت دەخولێنێتەوە. هەر لەسەر ئەم بنەما و بنچینەیەشەوە بەردەوامی بە توانای ڕاستەقینەی خۆی داوە، هەستێكی قووڵی ڕۆمانسی لە قووڵیی بیركردنەوەی دەدۆزینەوە.

ئەو خاڵەی جێگای سەرنجە، كلتووری خۆماڵی ئەم شاعیرەی شەیدا و هۆگری خۆی كردووە، ئەم كلتوورەی بەشێك لە شاعیرانی كوردی پێگەیاندووە. ئەو كێش و بڕگە و سەروا و ترپە و ئاوازەی: (مەولەوی و گۆران) هێنایانە ناو شیعری كوردییەوە. ئەم خۆی لێ لانەدا و پەرەی بە پیتی پێدا، كردییەوە كەرەستەیەكی خاو و لەبار، بەجۆرێكی نوێبەخش و هاوچەرخانە بەكاری هێناوە. لە بواری ترپە و ئاوازدا كۆمەڵێك هێما و نیشانەی دیكەی پێدا و ڕەوتێكی دیاریكراوی دۆزییەوە. لە كاتی ئەم ڕوودان و دۆزینەوەیەدا لە ڕواڵەت و كرۆك و ناوكی وشە و ئیدیۆم و دەستەواژە و پەند … تاد، ورد بووەتەوە. لەگەڵ نوێبەخشی لەتەنیشت یەكتری وەستاندنی دوای تێڕامان و ناسینی دووری و ئاسۆكانی تێكەڵی كردوون. لەم ڕووەوە وەك نوێبەخشێك خۆی لەناوەندی ئەدەبیدا ناساند و لەناوەندیش پەسند كرا. دوای ئەم شاعیرەش دۆخی ترپە و ئاواز لە شیعری نوێبەخشی كوردیدا بە گوڕتر پەرەی سەند. تێگەیشتن و وریایی بەرانبەر ئەم تێكەڵكردنە هەبوو، واقیعی ترپە و ئاوازی قۆناغی دووەمی نوێبەخشی شیعری كوردی بە جۆرێكی دیكە دەركەوت و هەستەكانی ڕاهێنا.

ترپە و ئاواز لەگەڵ زماندا دێتە بوون، وێنەش ڕووناكییەكە لە وشەوە هەڵدێت و تەواو هەستیارە، شیعری كوردی لە شەستەكاندا لەگەڵ دەركەوتنی: (جەمال شارباژێڕی) شێواز و ترپە و ئاواز و وێنا و هێڵێكی وێنەیی دەگمەنی بەخۆوە بینی، كە پێش ئەم بەخۆیەوەی نەبینیبوو. دەقی: (كردگار  – فرمێسكی نهێنی، كۆ شیعر  – چاپخانەی كامەران، سلێمانی، ساڵی 1968، ل: 63 تا 67) لە ئەزموونی سەرەتاكانیەتی. مامەڵەیەكی نائومێدانەی لەگەڵ پرسیارەكانی بوون و نەبوون كردووە، تێهەڵكێشی یەكتریان دەكات و لەسەر بنەڕەت و چۆنیەتیی بیركردنەوەدا لێكیشیان جیا دەكاتەوە. گرینگیی شیعرەكە لە ڕایەڵ و هەڵسووڕاندنی پرسیارەكانیدایە، ڕووداوەكانیشی لە دەرەوەی كات و شوێنێكی دیاریكراودا ڕوونادەن. لە دەرەوەی كات و شوێنیشدا هاوتایییەك بۆ خۆی لەگەڵ خەیامدا دەهێنێتە بەر دید، پاشان گفتوگۆ و هەوڵدان بۆ لێك تێگەیشتن، یان پرسیارەكانی خۆی لەسەر هێڵێكی درامیدا دەباتەوە ناو پرسیارەكانی خەیام و درێژەی پێدەدات، (خەیام) و (ئەو) هەردووكیان ئاماژە بە یەك خەسڵەت و نیشانە و سەرچاوە دەدەن، لە خاڵێكی ورووژێنەر و گرینگدا بە یەك دەگەن. گومان لە پرسیاری بوون و جیهانناسی دەكەن. پرسیارەكانیش كاریگەرییان بەسەر سۆزەوە هەیە، بەهۆی سۆزەوەش دەیباتە ناو ڕایەڵ و تانوپۆی هۆش و هەستەكان و دەیخەمڵێنێ. داڕژان و ئاوازەكەشی لە بارانی نمە دەچێت، كاریگەریی زۆرە بۆ ئارامبوونەوەی دەروونی خەمبار. شێوازیشی بۆ قۆناغی سەرەتایی شێوازێكی لەبار و گونجاو و داهێنەرانەیە، جۆرێك تۆوی نوێبەخشی تێدا وەشاندووە. تاكو ئێستاش ئەم شێوازە ماوە و لەملا و لەولای شیعری كوردیدا كاری پێدەكرێت. ئەم بزاوت و جووڵە و مانەوەیەش لە سروشتی داهێناندا بەهایەكی ئێستێتیكییە، جوانی و شێوازی بەرهەم هێناوە. بەهای ئێستێتیكیی بەهرە و سرووش دەبەخشێتە مرۆڤی نموونەیی و كاریگەری دەبێت لەسەر پەروەردەكردنی ئاگایی كۆمەڵگا و كەسایەتی دەخەمڵێنێ.

شیعری ئەم شاعیرە: لە وەرگێڕاندا بەهای شیعرییەتی لە دەست دەچێت. وەرگێڕان ناتوانێت كرۆك و ناوەرۆكی شیعر بەتەواوەتی نیشان بدات. شیعرێك وەردەگێڕدرێت، نازاندرێت ئەم شیعرە وەرگێڕدراوە چەند ئەم شیعرەیە، كە لە زمانەكەی خۆیدا وشەسازی و خوازە و لێكچوواندنی تێدا بەكارهاتووە. ئەو توانا زمانییە و ئەفسوونە زمانییەی دەگوازرێتەوە، یان لەدەست دەچێت و مانا دەگوازرێتەوە. ڕەنگە وردەكاریی شێواز و ڕوانینی گشتی، تا ڕادەیەكی باش بگوازرێتەوە، بەڵام ڕوانینی خوازەیی، ئەگەر مەحاڵ نەبێت نزیكە لە مەحاڵ. بە جۆرێك بە ئەفسوونی زمانی دەقەوە مووتوربە كراوە، لە وەرگێڕاندا ئەفسوونەكە بزر دەبێت و نزیك دەبێتەوە لە مانای ڕووكار و ڕواڵەتی. لەگەڵ ئەم پێزانینەشدا شیعر تەنیا بۆ زمانی دایك، واتە: زمانی دەق نانووسرێت، ئەی كەناڵی وەرگێڕان، زمانی دووەم: چۆن دروست دەبێت. پەیوەندیی نێوان توانا زمانی و ئەفسوونی زمانی دەق، لەگەڵ زمانی دووەم: لە چ بارێكیدا وردەكارییەكان بەڕێوە دەبەن.

نیسانی 2008 هەولێر




مه‌حوی له‌ نێوان دڵی وه‌ك به‌ردی یارو تیغی ره‌خنه‌ى خه‌ڵكدا له‌ شیعری (عه‌جیبم دێ )دا.. نووسینی/ عەتا قەرەداخی

-١-
شیعری(عه‌جیبم دێ) یه‌كێكه‌ له‌ شیعره‌كانی مه‌حوی كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ى 270-272 ی دیوانه‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌ یانزه‌ دێڕ پێكهاتووه‌. شیعره‌كه‌ هه‌مان شێوه‌ى شیعره‌كانی تری مه‌حوی‌و زۆربه‌ى شیعری كلاسیكی كوردی ناونیشانی نییه‌. له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و رێبازه‌ ره‌خنه‌ییانه‌ى كه‌ كار له‌ ناو ده‌قدا ده‌كه‌ن بایه‌خێكی زۆر به‌ ناونیشانی ده‌ق ده‌ده‌ن چونكه‌ پێیان وایه‌ ناونیشانی ده‌ق وه‌كو كلیل وایه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگای ده‌ق، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ده‌ق جه‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ده‌رگای تایبه‌تی خۆیی هه‌یه‌و ره‌خنه‌گریش له‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بچێته‌ ناو دنیای ده‌قه‌وه‌و له‌وێڕا به‌ زاراوه‌ى نۆرسۆرن فرای هه‌وڵی توێكاری ده‌ق بدات، یان به‌ زاراوه‌ی بارت هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ى ده‌ق بدات له‌ روانگه‌ى بنیادی پێكهێنه‌ری زمانی ده‌قه‌وه‌و له‌وێڕا له‌ دوای پرسیاره‌كانی ده‌ق‌و شێوازى ئاراسته‌كردنیان بگه‌ڕێت ‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی ئاشكراكردنی جیهانبینی ده‌ق بدات.
به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌ى شیعری كلاسیكی كوردیدا به‌گشتی ئه‌و كلیله‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ ده‌رگای دنیای ده‌قه‌كه‌ى پێ بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ره‌نگه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك رۆڵی هه‌بێت له‌ گرانتركردنی شیكردنه‌وه‌ یان توێكاری ده‌قی كلاسیكدا، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بڵێین رۆڵی ناونیشان تا ئه‌و كاته‌ گرنگه‌ كه‌ ره‌خنه‌گر ده‌گاته‌ جه‌سته‌ى ده‌ق‌و ده‌كه‌وێته‌ كاكردن له‌ ناو ئه‌و پێكهاته‌ زمانیه‌دا.
-٢-
ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ مه‌حوى هه‌مان شێوه‌ى زۆرێك له‌ شاعیرانی كلاسیكی كوردی هه‌م خوێندنگای ئایینی خوێندویه‌تی‌و هه‌م بووه‌ به‌ مه‌لایه‌كی شاره‌زاو پایه‌به‌رز له‌ زانسته‌ ئیسلامیه‌كاندا‌و هه‌م شاره‌زا له‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و هه‌م به‌ ئاگاو سه‌رده‌رچوو له‌ شیعری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رووى هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ مه‌حوی رێبازى ته‌سه‌وفی نه‌قشبه‌ندی وه‌رگرتووه‌و له‌و بواره‌شدا شوێن‌و پێگه‌ى خۆیی هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ شاعیرێكی پایه‌به‌رزه‌، ئه‌و عاریف‌و زاهیدێكی دیارو له‌به‌رچاوه‌و بێجگه‌ له‌ شیعره‌ ئاینییه‌كانی، به‌رهه‌مه‌كانی تریشی كه‌ له‌ رووكه‌شدا زیاتر وه‌كو شیعری دڵداری ده‌رده‌كه‌ون، به‌گشتی ره‌گ‌و ریشه‌ى دڵداری‌و عیشقێكی مه‌ودا قوڵتریان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش عیشقی خودایی‌و گه‌ڕان‌و سه‌وداسه‌ری نه‌فسێكه‌ كه‌ وازى له‌ دنیاپه‌رستی هێناوه‌و سه‌رگه‌رمی گه‌ڕانه‌ به‌دوای گه‌یشتن به‌ رۆحی باڵا‌و توانه‌وه‌ له‌و رۆحه‌ باڵایه‌دا. هه‌موو ئه‌و وێنه‌و ده‌ربڕین‌و ئایه‌تی قورئان‌و فه‌رمودانه‌ی پێغه‌مبه‌ریش كه‌ بوون به‌ سه‌رچه‌وه‌ى ده‌قه‌كانی مه‌حوی به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌و فه‌زایه‌كه‌ كه‌ تێیدا وێنه‌ى سۆفی یان زاهید‌و عارفێك به‌رجه‌سته‌ بكات كه‌ چۆن تێده‌كۆشێت بگات به‌ رۆحی باڵاو له‌و رۆحه‌ باڵایه‌دا بتوێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین پله‌یه‌ كه‌ سۆفی یان زاهید له‌ ژیانی خۆیدا بیگاتێ. ته‌نانه‌ت ئه‌و شیعرانه‌شی كه‌ باسی عیشق‌و دڵداری له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن بنه‌ماو فه‌زای عیشقی خودایی‌و ته‌سه‌وفیان هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ مه‌حویش وه‌كو شاعیرانی تری كلاسیكی كوردی‌و به‌ تایبه‌تیش شاعیرانی بابان به‌ كێشی شیعری كلاسیكی عه‌ره‌بی یان باشتر بڵێین به‌ كێشه‌كانی فه‌راهیدی نووسیوێتی كه‌ له‌ روانگه‌ى ئه‌ده‌بی ته‌نه‌وایه‌تیه‌وه‌ هه‌رچۆن ره‌خنه‌ له‌ نالی‌و سالم‌و كوردی ده‌گیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ پشتیان له‌ كێشه‌ كوردییه‌كان كردووه‌ كه‌ كێشی په‌نجه‌یه‌، هه‌مان ره‌خنه‌ش به‌ر مه‌حوی ده‌كه‌وێت به‌ڵام دیاره‌ كوده‌تا كردن به‌سه‌ر كێشه‌كانی په‌نجه‌دا كه‌ شێوازى ره‌سه‌نی نووسینی شیعری كوردیه‌ له‌ لایه‌ن نالی‌و شاعیرانی تری سنووری میرنشینی بابانه‌وه‌ كراوه‌‌و مه‌حوی ئه‌و كوده‌تایه‌ى نه‌كردووه‌ به‌ڵكو شوێن پێی ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ كوده‌تاكه‌یان به‌رپا كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بدركێنین كه‌ هاوكاتی مه‌حوی، شاعیرێكی دیاری تری ئێمه‌ كه‌ مه‌وله‌ویه‌ به‌ كێشی ره‌سه‌نی كوردی شیعری نووسیووه‌و نه‌هاتۆته‌ سه‌ر رێگای نالی‌و هاوڕێیانی. واته‌ ده‌سته‌به‌رداری كێشی په‌نجه‌ نه‌بووه‌ له‌ نووسینی شیعردا كه‌ كێشی گاتاكانی ئایینی زه‌رده‌شتی‌و كێشی فۆلكلۆری كوردییه‌، ره‌نگه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ مه‌وله‌وى شوێن پێی شاعیرانی بابانی هه‌ڵنه‌گرتبێت ئه‌وه‌ بێت كه‌ مه‌وله‌وى له‌ ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵه‌مڕه‌وی بابان ژیاوه‌و ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ زاری گۆرانی‌و جوگرافیای جوان‌و قه‌شه‌نگی هه‌ورامان‌و ره‌سه‌نایه‌تی كوردی‌و ئیشراقاتی زه‌رده‌شتی‌و رۆژهه‌ڵاتی‌و ته‌نانه‌ت نه‌قشبه‌ندییه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ نه‌كه‌وتبێته‌ ژێركاریگه‌ری ئه‌زموونی شیعری بابان‌و كه‌لتووری عه‌ره‌بی‌و ئیسلامیه‌وه‌ سه‌باری په‌یوه‌ستبوون‌و شاره‌زابوونی زۆریشی له‌ ئایینی ئیسلامدا.
دیاره‌ ئه‌گه‌ر به‌ وردی سه‌یری بنیادی زمانی شیعری مه‌حوی بكه‌ین جۆره‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی زمانی پێوه‌ دیاره‌ كه‌ له‌ رووى زمانه‌وه‌ كه‌ زمان بنه‌مای سه‌ره‌كی به‌رهه‌م هێنانی گوتاره‌ زیاتر ره‌گه‌زى كوردی بوونی پێوه‌ ده‌بینرێت كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ شاعیرێكی وه‌كو مه‌وله‌وى كه‌ زمان‌و كێشی شیعری بنیادی نووسینیشی كوردیه‌ قۆناغێك ده‌یباته‌ پێشتر له‌ رووى گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌، هه‌روه‌ك شوێنی مه‌حویش ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ربنه‌مای روكه‌شی زمان سه‌یری بكه‌ین ده‌كه‌وێته‌ پێش زۆرینه‌ى شاعیرانی تری كلاسیكی ئێمه‌وه‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ كه‌ زمانی نووسینی مه‌حوی به‌ پێی قۆناغه‌ مێژووییه‌كه‌ى خۆی سیاقێكی كوردیتری هه‌یه‌ له‌ چاو زۆرێك له‌ شاعیرانی پێش خۆی ئه‌مه‌ش له‌ ئاستێكی قوڵتردا له‌ رووى په‌یوه‌ندی زمان‌و فیكره‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی كوردی ئه‌گه‌ر زۆر به‌هێزیش نه‌بووبێت له‌ پشتی ئه‌و سیاقه‌ى نووسینه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م زمانه‌ى مه‌حوی به‌راورد بكه‌ین به‌ زمانی نالی‌و سالم له‌ رووی بارگاوى بوونیه‌وه‌ به‌ مه‌عریفه‌و جیهانبینی‌و نه‌ته‌وه‌یی كوردی ئه‌وا گوتاری مه‌حوی له‌ رووی بارگاوی بوونه‌وه‌ به‌ ره‌گه‌زه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌كو فیكرو مه‌عریفه‌و جیهانبینی له‌ ئاستێكی دواتردایه‌.
-٣-
عه‌جیبم دێ له‌ عه‌قڵی ئه‌و كه‌سه‌ وا تێ ده‌گا مه‌رده‌
كه‌چی وه‌ك خان خانم دائیما دڵ خۆش‌و بێ ده‌رده‌
مه‌حوى له‌ ده‌ستپێكی شیعره‌كه‌یدا له‌ باره‌ى جۆره‌ كه‌سێتیه‌كه‌وه‌ ده‌دوێت كه‌ وای نیشان ده‌ده‌ن باش له‌ خۆیان تێگه‌یشتوون‌و به‌باشی خۆیان ده‌ناسن واته‌ كه‌سانێكن به‌ بۆچوونی خۆیان له‌ پله‌ى كه‌ماڵدان. مه‌حوی به‌ لایه‌وه‌ سه‌یره‌ كه‌سێك خۆی به‌ مه‌رد، یان به‌ مرۆڤی ته‌واو بزانێت، كه‌چی هه‌میشه‌ ئاسووده‌و دڵخۆش بێت. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ ئاسووده‌یی په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سێتی مرۆڤه‌وه‌ نییه‌، یان باشتر بڵێین ئاسووده‌یی په‌یوه‌ندی به‌ ئاستی رۆشنبیری‌و هوشیارییه‌وه‌ نییه‌. له‌ راستیدا مه‌حوى پێی وایه‌ كۆمه‌ڵێك بنه‌ما هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ كه‌سێك بگوترێت كه‌سی ته‌واو یان كه‌سی مه‌رد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ پله‌ى كه‌ماڵی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ چه‌مكی “كه‌ماڵ” چه‌مكێكی ته‌واو ره‌هایه‌و ته‌نیا له‌ سنووری ئاییندا جێگای ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و خاسێته‌ش ته‌نیا به‌ خودا ده‌به‌خشرێت‌و خاسێتی مرۆڤ نییه‌، چونكه‌ شتێك نییه‌ به‌ ناوى مرۆڤی ته‌واو. به‌هه‌رحاڵ كه‌سێك كه‌ به‌ ده‌ربڕینی مه‌حوى به‌ مه‌رد دابنرێت ده‌بێ كه‌سێكی ژیرو هوشیار بێت‌و له‌و ئاسته‌دا بێت به‌ باشی له‌ دنیا تێبگات. دیاره‌ كه‌سێكیش كه‌ به‌ باشی له‌ دنیا تێ بگات ئه‌وه‌ گومانی تێدا نییه‌ گومانی تێدا نییه‌ كێشه‌ى له‌ هه‌مووان زۆرتر ده‌بێت چونكه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ هه‌مووان باشتر تێ ده‌گات زووتر هه‌ست به‌ كێشه‌و گرفته‌كانی ژیان ده‌كات، چ كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی بێت، یان كێشه‌و گرفتی ئه‌وانی تر، یان له‌ ئاستێكی تردا ده‌توانین بڵێین بۆ كه‌سی هوشیار رووبه‌رێك هه‌یه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌و تێڕامان له‌ كێشه‌كانی ژیان‌و مردن كه‌ ئه‌وه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ وابكات له‌ مرۆڤ ئاسووده‌ نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م ترسێكدا راوه‌ستاوه‌ كه‌ ترسه‌ له‌ مردن، مانای وایه‌ رووبه‌ری ئاسووده‌یی بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سه‌ رووبه‌رێكی یه‌كجار ته‌سكه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه‌ شتێكی كاتییه‌و ناشێت هه‌تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت.
مه‌حوی پێوانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤى مه‌رد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی مه‌رد كه‌سێكه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ته‌واو‌و تێگه‌یشتوو، پێگه‌یشتوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه‌ ئاسووده‌و دڵخۆش نه‌بێت چونكه‌ مرۆڤی مه‌رد ئه‌گه‌ر خۆیشی كێشه‌و گرفتی نه‌بێت ئه‌وه‌ ناتوانێت چاو له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكی بنووقێنێت‌و له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانیاندا نه‌ژی. لێره‌دا مه‌حوى وێنه‌ى جۆرێك له‌ مرۆڤمان بۆ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات كه‌ ته‌نیا له‌ روانگه‌ى خۆیه‌وه‌ سه‌یری ژیان ناكات‌و ته‌نیا بۆ خۆی ناژی، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له‌ چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌داو به‌ پێی كۆمه‌ڵێ بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕیار له‌سه‌ر كه‌سێتی هه‌ر كه‌سێك ده‌درێت‌و كه‌سێتی هه‌ر كه‌سێكیش له‌ روانگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ئه‌وكه‌سه‌و ئاماده‌بوونی له‌ نێو په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڕیار ده‌درێت. كه‌سێك كه‌ ته‌نیا له‌ سنووری بوونی خۆیداو به‌ پێی پێوانه‌ى تایبه‌تی خۆی شوناسی مه‌ردایه‌تی، یان مرۆڤی ته‌واو، یان باڵاى هه‌یه‌و به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان خاسێته‌كانی كه‌ماڵ بوون به‌خۆی ده‌بڕێت‌و، خاوه‌نی هه‌ست‌و عه‌قڵێكی له‌وجۆره‌شه‌ كه‌ به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاو به‌ بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی‌و له‌ ئازاره‌كانی ئه‌وانی تر خۆی به‌ ژیر ده‌زانێت‌و له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا دنیایه‌كی په‌رتكراو له‌ كۆمه‌ڵگا بۆ خۆی درووست ده‌كات‌و له‌و دنیا تایبه‌تیه‌ی خۆیدا فه‌زایه‌كی پڕ له‌ ئاسووده‌یی بۆ خۆی ده‌خوڵقێنێ‌و مرۆڤایه‌تی به‌ هه‌موو ئازاره‌كانییه‌وه‌ فڕێ ده‌داته‌ ئه‌ودیوی ئه‌و حه‌ساره‌وه‌ كه‌ به‌ده‌وری دنیا تایبه‌تیه‌كه‌ى خۆیدا هه‌ڵیچنیووه‌، ئه‌وه‌ كه‌سێكی خۆپارێزو خۆپه‌رسته‌و له‌ رووى كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینیشه‌وه‌ به‌ وێنه‌یه‌كی نێگه‌تیف داده‌نرێت، دیاره‌ به‌ هیچ پێوانه‌یه‌كیش وێنه‌ى مرۆڤی نێگه‌تیف یان پاسیڤ نابێته‌ كه‌سی مه‌رد یان كه‌سی ته‌واو.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ژیرێتی خاسێتی مرۆڤی مه‌رد بێت ئه‌وه‌ بێگومان له‌ به‌رامبه‌ریدا نامه‌رد كه‌سێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ژیری‌و عه‌قڵ، كاتێك كه‌ عه‌قڵ‌و تێگه‌یشتن ئاماده‌بوونیان هه‌بێت ئه‌وا سه‌نگینی‌و به‌هاداریش بوونیان ده‌بێت، هه‌ركاتێكیش كه‌ سه‌نگینی‌و به‌هاداری بوونیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ بێگومان ساده‌یی‌و خاكی بوونیش ئاماده‌بوونیان ده‌بێت. هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ مرۆڤی ژیرو پڕ وه‌كو خان‌و خانم ره‌فتار ناكات‌و مرۆڤێكی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌و تێڕامان ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه‌ كه‌متر ئاسووده‌یی پێوه‌ دیار بێت‌و هه‌رگیز مرۆڤی تێگه‌یشتوو یان به‌ روانینی مه‌حویانه‌ مرۆڤی ته‌واو خۆی له‌سه‌رووی ئه‌وانی تره‌وه‌ نابینێت.
-٤-
به‌ پیری مه‌رگه‌وه‌ فرسه‌خ به‌ فرسه‌خ رۆیون مه‌ردان
ئه‌وى باكی له‌ مردن بێ دیاره‌ بڵح‌و نامه‌رده‌
مه‌حوی لێره‌دا وێنای مرۆڤى مه‌ردمان بۆ ده‌كات له‌ رابردوودا به‌وه‌ى كه‌ مرۆڤێك بووه‌ هه‌رگیز باكی له‌ مردن نه‌بووه‌و له‌ پێناوى ئه‌وه‌ى كه‌ بڕوای پێی هه‌بووه‌ نه‌ك له‌ مردن نه‌ترساوه‌ به‌ڵكو به‌ پیری مردنیشه‌وه‌ چووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره‌ كه‌سێتیه‌دا ئه‌وى شاعیر وێنه‌ى جۆرێكی تر له‌ كه‌سێتیمان بۆ ده‌كێشێت كه‌ له‌ مردن ده‌ترسێت‌و خۆی ده‌شارێته‌وه‌، ئه‌و وای نیشان ده‌دات كه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سێتیه‌ نه‌ك هه‌ر لاوازو بێبنه‌مان به‌ڵكو ناكاراو ناشیرین‌و نامه‌ردن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ مه‌رد كه‌سی خاوه‌ن كه‌سێتی به‌هێز بێت ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سی نامه‌رد كه‌سێكی لاوازه‌و خاوه‌نی كه‌سێتیه‌كی بێ توانا‌و بێ گه‌وهه‌ره‌. بێگومان شاعیر پێوانه‌یه‌كی دانه‌وه‌ بۆ دیاری كردنی مه‌ردو نامه‌رد كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌پیری مه‌رگه‌وه‌ بچێت ئه‌وه‌ كه‌سێكی مه‌رده‌و ئه‌گه‌ر له‌ مردنیش بترسێت ئه‌وه‌ نامه‌رده‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكار بۆ چوون به‌پیری مه‌رگه‌وه‌ یان بۆ ترسان له‌ مردن دابنێت. دیاره‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تیدا كه‌سانێكی زۆر قوربانیان به‌ ژیانی خۆیان داوه‌و له‌ پێناوی بیرو باوه‌ڕ، یان هه‌ر شتێكدا كه‌ بڕوایان پێی هه‌بووه‌ ژیانی خۆیانیان به‌خشیووه‌, مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێ ئامانجێك هه‌بێت شایانی ئه‌وه‌ بێت مرۆڤ خۆیی له‌ پێناودا به‌خت بكات، یان له‌ پێناویدا به‌ره‌و پیری مه‌رگ بچێت، بۆیه‌ لێرودا ده‌توانین بڵێین به‌های ژیان‌و مرۆڤ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ به‌خۆڕایی له‌ ده‌ست بدرێن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌تا ئه‌و ئامانجه‌ دیاری نه‌كرێت كه‌ مرۆڤ له‌ پێناویدا به‌ره‌و پیری مه‌رگ بچێت، پێموایه‌ ئه‌و دادوه‌ری كردنه‌ له‌ جێی خۆیدا نابێت، ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ مرۆڤ گه‌وره‌ترین‌و پڕبه‌هاترین سه‌رمایه‌ى سه‌رگۆی زه‌وییه‌و ته‌نیا له‌ پێناوى ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی وه‌كو ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌و له‌ پێناوى مرۆڤایه‌تی‌و به‌ مرۆڤبووندا ره‌وایه‌ قوربانی بدات‌و بچێت به‌ پیری مه‌رگه‌وه‌. كاتێ مه‌حوى ئه‌وكه‌سانه‌ به‌ بڵح‌و نامه‌رد ناوده‌بات له‌ پای ئه‌وه‌ى له‌ مردن ده‌ترسن، پێمان ناڵێت كام مردن‌و له‌ پێناوى چیدا، ئه‌مانه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه‌ بمرن، یان به‌ ده‌ربڕینێكی تر ئامانجێك ده‌ستنیشان ناكات تا پێمان بڵێت ئه‌و كه‌سه‌ى ئاماده‌ نه‌بێت له‌ پێناوى ئه‌و ئامانجه‌دا قوریانی بدات تا ده‌گاته‌ ئاستی ژیان به‌خشینیش، ئه‌وه‌ كه‌سێكی نامه‌رده‌. لێره‌وه‌ به‌ ئاشكرا جۆرێك له‌ نائاشكرایی له‌ تێڕوانینی مه‌حویدا هه‌یه‌ بۆ چه‌مكی ژیان‌و مردن‌و، پێده‌چێت ئه‌و ته‌نیا له‌و تیشكه‌ نیگایه‌وه‌ سه‌یر بكات، مرۆڤی مه‌رد ئه‌و مرۆڤه‌ خۆنه‌ویسته‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ گیانی قوربانی دان تیایدا باڵاده‌سته‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێت قوربانیدان له‌ پێناوى چیداو بۆچی؟ واته‌ به‌ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ى چه‌مكی میكاڤیلیانه‌ى ” ئامانج پاساوی ئامراز ده‌دات” ده‌بێ ئامانجێكی ئه‌وتۆ هه‌بێت كه‌ شایانی ئه‌وه‌ بێت مرۆڤ له‌ پێناویدا بمرێت. له‌ كاتێكی وه‌هاشدا ژیان ده‌بێته‌ ئامراز له‌ پێناوى ئامانجێكدا كه‌ بێگومان ده‌بێ ئه‌و ئامانجه‌ له‌و ئاسته‌دا بێت ژیانی له‌ پێناودا به‌خت بكرێت.
-٥-
له‌به‌ر قاپی مه‌حه‌ببه‌ت ئه‌و خودا پێ داوه‌یه‌ رووسوور
حه‌زینه‌، دیده‌ پڕ ئه‌سرینه‌، دڵ خوێنینه‌، روو زه‌رده‌
مه‌حوی وه‌كو چاودێرێك راوه‌ستاوه‌و له‌ سه‌ره‌وه‌ سه‌یر ده‌كات‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ كێ رووسووره‌، واته‌ ئه‌وه‌ كێیه‌ شووناسی خۆیی به‌ده‌ست هێناوه‌‌و هیچ ترسێكی له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، یان له‌ به‌ره‌و پیری چوونی مه‌رگ نه‌ماوه‌؟ ئه‌و پێی وایه‌ كه‌سی رووسوور ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌رگای خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا شانی لێداداوه‌و گه‌یشتووه‌ به‌ جۆرێك له‌ یه‌قین، كه‌ ئه‌وه‌ش لوتكه‌ى ئاسووده‌ییه‌و رزگاربوونی مرۆڤه‌ له‌ ترس یان له‌ هه‌ر گومان‌و دوو دڵیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئاینده‌ی خۆی. هه‌رچه‌نده‌ لێره‌دا مه‌حوی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌گاته‌ به‌رده‌رگای دڵداره‌كه‌ى هه‌رچه‌نده‌ خه‌مباربێ‌و چاوی پڕ له‌ فرمێسك‌و دڵی شه‌قار شه‌قارو رووی زه‌رد‌و لێوبه‌باریش بێت، ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا كه‌ ره‌نگه‌ دڵداره‌كه‌ى بێ مه‌یل بێت‌و لاى لێنه‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ هێشتا ئه‌و كه‌سه‌ رووسووره‌، ماده‌م گه‌یشتۆته‌ مه‌رته‌به‌یه‌ك كه‌ كه‌ نزیكبوونه‌وه‌و گه‌یشتنێتی بۆ به‌رده‌رگای دڵداره‌كه‌ى.
جارێكی تر هه‌مان شێوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا هه‌ستی پێده‌كرێت‌و ده‌بینرێت، ئایا مه‌به‌ست له‌ دڵدار لێره‌دا كێیه‌؟ ئه‌ی ده‌لاله‌تی عیشق بوون لێره‌دا چییه‌؟ ئه‌ى به‌رقاپی دڵدار چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م دڵداره‌ بوویه‌كی مه‌جازى نییه‌، ئه‌وه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ عاشق بگاته‌ به‌رقاپی دڵداره‌كه‌ى‌و، كه‌چی له‌وێدا خه‌مبار‌و زه‌ردو چاو پڕ له‌ فرمێسك‌و دڵپڕخوێنین بێت‌و كه‌چی به‌سه‌ركه‌وتووش ناوببرێت؟ لێره‌دا به‌ ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ى مه‌حوى باسی ده‌كات فه‌زای بوونی دوو دڵدار نییه‌، واته‌ نێرو مێ، به‌ڵكو به‌ ئاشكرا دیاره‌ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌و به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات، زه‌مینه‌ى خوداپه‌رستێك‌و خودای خۆیه‌یه‌تی، یان زه‌مینه‌ى سۆفییه‌ك‌و خودای خۆیه‌تی، كه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى بگات به‌ دیداری رۆحی باڵا. كه‌واته‌ لێره‌دا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وى سۆفی ماده‌م گه‌یشتۆته‌ به‌رقاپی خودای خۆیی‌و هه‌لی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ى بۆ ره‌خساوه‌ با له‌ بارودۆخێكی ئاڵوز‌و خراپیشدا بێت به‌ڵام بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتن‌و رووسورییه‌ چونكه‌ له‌به‌رده‌م قاپی ئه‌وى به‌رزو باڵادایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات له‌ ئاواتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ى خۆی نزیك بووبێته‌وه‌ كه‌ گه‌یشتن به‌ رۆحی باڵاو تواندنه‌وه‌یه‌ له‌و رۆحه‌دا. دیاره‌ بۆ كه‌سی سۆفیش سه‌رباری هه‌ستكردن به‌ رووسووری‌و به‌سه‌ركه‌وتنیش كه‌سێكی ساده‌و خاكی‌و له‌ خوداترسه‌و، هه‌میشه‌ مات‌و خه‌مگین‌و چاو پڕله‌ فرمێسك دیاره‌، ئه‌وه‌ش دیسان وه‌كو خاسێته‌ ده‌ره‌كیه‌كان یان رووكه‌شه‌كانی سۆفی وایه‌ چونكه‌ ترس له‌ خوداو راوه‌ستان له‌به‌رده‌م گه‌وره‌یی ئه‌ودا هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ له‌لای كه‌سی سۆفی یان زاهید‌و ده‌ست له‌ دنیاشۆردو درووست ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ به‌ لاوازى له‌ به‌رده‌می ئه‌و هێزه‌ باڵایه‌دا راوه‌ستابێت‌و چاوه‌ڕوانی سۆزو به‌زه‌یی ئه‌و بكات‌و، وه‌هاش تێبگات هه‌ر خۆنمایشكردنێك كه‌ بۆنی دڵخۆشی‌و ئاسووده‌یی‌و خۆبه‌شتزانینی لێ بێت ده‌شێ ببێته‌ هۆی ره‌نجاندنی خوداو سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ى تاكو ئێستا پێی بڕاوه‌و پێی گه‌یشتووه‌، كه‌ گه‌شتنه‌ به‌رقاپی ئه‌وه‌ له‌ ده‌ستی بچێت. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌شێ بۆ كه‌سی له‌م جۆره‌ شتێك نه‌بێت كه‌ مایه‌ی دڵخۆشی‌و ئاسووده‌یی بێت ماده‌م له‌به‌رده‌م مه‌ترسی مردن‌و لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌و دنیادایه‌. ده‌شێ ئه‌و ره‌نگ زه‌ردی‌و خه‌مگینی‌و چاوى پڕفرمێسكه‌شی ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌و‌و تێڕامان بێت له‌و چاره‌نووسه‌ نادیاره‌ى له‌ به‌رده‌میدایه‌و ترس بێت له‌وه‌ى كه‌ هه‌ر دڵبه‌دنیاخۆشبوون‌و ئاسووده‌یی‌و پێكه‌نینێك ببێته‌ هۆی ره‌نجاندنی خوداو سه‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ رۆحی باڵای ئه‌وى له‌ ده‌ست بچێت‌و سه‌رگه‌ردان‌و بێچاره‌ بمێنێته‌وه‌، به‌واتا له‌ ترسی ره‌نجاندنی خوداو له‌ده‌ستچوونی سۆزو به‌زه‌یی ئه‌و به‌وشێوه‌یه‌ خۆی نیشان بدات ئه‌ویش له‌ ترسی ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كو ئه‌و دنیای بێ كۆتایی له‌ده‌ست بچێت. لێره‌دا مه‌حوى به‌رجه‌سته‌ی كه‌سێتی رووسوورو سه‌ركه‌وتوومان وه‌ها بۆ ده‌كات كه‌ كه‌سێكه‌ سه‌ربارى نزیكی له‌ خوداوه‌، له‌به‌ر رازیكردنی خودا له‌ خۆی هه‌میشه‌ به‌ساده‌یی‌و گه‌دایانه‌ خۆی نیشان ده‌دات‌و لاوازو بێ ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌نووینێت‌و له‌به‌ر تواناو ده‌سه‌ڵاتی خودادا ئه‌م هه‌میشه‌ لاوازو بێ تواناو ناكارایه‌و، تاكه‌ شتێك كه‌ ده‌توانێت بیكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵبدات خودا له‌ خۆی رازى بكات به‌و ئومێده‌ی به‌ دیداری روحی باڵای ئه‌و بگات، دیاره‌ له‌ روانگه‌ی ته‌سه‌وفیشه‌وه‌ به‌رزترین ئامانجی سۆفی ئه‌وه‌یه‌ بگات به‌ رۆحی باڵای خوداو له‌و رۆحه‌ باڵایه‌دا بتوێته‌وه‌.
-٦-
له‌ ئه‌حبابی قه‌دیمی به‌زمی ئولفه‌ت ماوه‌تن دوو ته‌ن
یه‌كێ په‌روانه‌ هه‌م ده‌رده‌، یه‌كێ بولبول كه‌ هه‌م فه‌رده‌
مه‌حوی له‌ ده‌ربڕینێكی ناڕاسته‌وخۆدا باس له‌وه‌ ده‌كات شته‌كان له‌ جێگای خۆیاندا نه‌ماون‌و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه‌، له‌و نێوه‌نده‌شدا سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ى كه‌ ئاشناو هۆگری ئه‌م بوون واته‌ ئه‌می عاشق هیچیان وه‌كو خۆیان نه‌ماون ته‌نیا دووانیان نه‌بێت كه‌ ئه‌وانیش په‌روانه‌و بولبولن. لێره‌دا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت مه‌حوی له‌ روانگه‌ى به‌رده‌وامی‌و جێگیری هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕوای پێی بووه‌، یان وای نیشان داوه‌ كه‌ له‌و بواره‌دا كارده‌كات، ده‌ڕوانێته‌ ژیان‌و ده‌ورو به‌رو كۆی هه‌ڵوێست‌و جوڵه‌ى كه‌سه‌كان. ئه‌و پێی وایه‌ كه‌سانێكی زۆر ئیدیعای عیشق‌و عاشقبوونیان كردووه‌، دیاره‌ مه‌به‌ست له‌ عیشق‌و له‌ عاشقبوونیش هه‌روا شتێكی رووكه‌ش نییه‌ له‌ تێڕوانینی مه‌حوییه‌وه‌، به‌ڵكو عیشق مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌و بریتیه‌ له‌ قوربانی دان، كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نیاو به‌س ته‌نیا به‌ كه‌سی خۆنه‌ویست‌و زاهید‌و سۆفی ده‌كرێت واته‌ كه‌سێك كه‌ ده‌ستی له‌هه‌موو شتێك شۆردبێت‌و ته‌نیا‌و به‌س ته‌نیا له‌ پێناوى عیشقه‌كه‌یدا بژی‌و ته‌نیا كه‌سی له‌وجۆره‌ ده‌توانێت قوربانی بدات. بێگومان لێره‌وه‌ ده‌شێ چه‌مكی عیشق زۆر فراوان‌و گشتگر بێت‌و ته‌نیا هه‌ر عیشقی نێوان دوو ره‌گه‌زه‌كه‌ نه‌بێت، به‌ڵكو عیشق بێت له‌ هه‌موو ئاستێكدا واته‌ لێره‌دا عیشق ده‌لاله‌تی ئه‌و مۆتیڤه‌ هه‌ڵده‌گرێت كه‌ مرۆڤ بۆ خۆبه‌خت كردن‌و خۆنه‌ویستی ده‌جوڵێنێت. به‌ هه‌رحاڵ مه‌حوى ده‌یه‌وێت بڵێت له‌ ناو هه‌موو ئه‌و واقیعه‌ى كه‌ ئه‌می تیادا ژیاوه‌و له‌ كاتێكیشدا ئه‌م به‌ بۆچوونی خۆی نوێنه‌رایه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كات له‌سه‌رده‌می خۆیدا، عیشقبوون ته‌نیا وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی رۆژ وابووه‌، ناتوانرێت كه‌سێك بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ عاشقی راسته‌قینه‌ بووبێت بێجگه‌ له‌ په‌روانه‌و بولبول.
ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ مه‌سه‌له‌ى عیشقبوونی په‌روانه‌ كه‌ لێره‌دا مه‌به‌ست په‌پوله‌یه‌، چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌ییه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیداو وه‌ها لێكده‌درێته‌وه‌ كه‌ په‌پوله‌ ئه‌وه‌نده‌ رووناكی خۆش ده‌وێت‌و ئه‌وه‌نده‌ عه‌شقی رووناكیه‌ كاتێ له‌ شه‌ودا تیشكی مۆم ده‌بینێت لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌و به‌رده‌وام به‌ ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كاتیشدا نیوه‌تیره‌ى ئه‌و بازنه‌ى كه‌ په‌پوله‌ به‌ ده‌وری مۆمه‌كه‌دا پێی ده‌خولێته‌وه‌ كورتتر ده‌بێته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش په‌پوله‌كه‌ زیاتر له‌ گڕی مۆمه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ تا باڵه‌كانی گڕده‌گرن‌و ده‌سووتێن، به‌وه‌ش په‌پوله‌كه‌ توانای فڕینی نامێنێت‌و ده‌كه‌وێته‌ خواروه‌و به‌ سووتاوى ده‌مرێت. ئه‌مه‌ش جوانترین نموونه‌ى قوربانی دانه‌ له‌ پێناوى خۆشوویستنی شتێكدا، په‌پوله‌یه‌ك كه‌ عیشقی رووناكی مۆمه‌ سه‌رئه‌نجام گڕی ئه‌و مۆمه‌ ده‌یسووتێنێت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین شێوازی عیشقبوونه‌ كه‌ له‌ پێناوى خۆشه‌ویستی‌و عیشقبووندا ئه‌وه‌نده‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ تا گڕی ئه‌و عیشقه‌ بیسووتێنێت، لێره‌دا ده‌شێ وه‌ها لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ عیشق بۆ خۆی سه‌رباری ئه‌وه‌ى قوربانیدانه‌ دیسان بریتیه‌ له‌ دنیایه‌ك كه‌ سه‌رتاپای خاوێنی‌و بێگه‌ردی‌و خۆنه‌ویستیه‌.
به‌ گوێره‌ى بولبول ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ باڵنده‌یه‌كه‌ له‌ فۆلكلۆرو ئه‌ده‌بی گه‌لاندا وه‌كو هاوتای دڵدارانی راسته‌قینه‌‌و عیشقی هه‌میشه‌یی گوڵ باس ده‌كرێت‌و زۆربه‌ى كات كراوه‌ به‌ ناوه‌ند بۆ ئه‌وه‌ى باشترین عاشق‌و به‌خته‌وه‌رترین عاشقی پێ به‌راورد بكرێت. مه‌حوی پێی وایه‌ هه‌ر ئه‌و دووانه‌ له‌سه‌ر په‌یمان‌و به‌ڵێنی خۆیان ماون‌و هه‌ر ئه‌وان رێگاو ره‌وتی خۆیانیان نه‌گۆڕیووه‌، ئه‌مش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌لای ئه‌وى شاعیره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مان نموونه‌ى راسته‌قینه‌ى عیشق‌و دڵدارین چونكه‌ له‌و به‌ڵێن‌و په‌یمانانه‌ى كه‌ داویانه‌ په‌شیمان‌و پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه‌و نابنه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌وه‌ش خاسێتی سه‌ره‌كی عاشقه‌ كه‌ هیچ كۆسپ‌و به‌ربه‌ستێك ناتوانێت له‌ رێگای راسته‌قینه‌ى عه‌شق لایبدات. بێگومان ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وه‌یه‌ مه‌حوی باسی زه‌مینه‌و بارودۆخێك ده‌كات كه‌ تیایدا بنه‌ماكانی عیشق هه‌ره‌سیان هێناوه‌، بۆیه‌ له‌و هاوه‌ڵان‌و هاوخه‌مانه‌ى كه‌ ئه‌و باسیان ده‌كات‌و ئێستا به‌جۆرێك له‌ گله‌یی‌و گازه‌نده‌وه‌ له‌ باره‌ى خۆیان‌و عیشقبوونیانه‌وه‌ ده‌دوێت ته‌نیا په‌روانه‌و بولبول ماونه‌ته‌وه‌.
دیاره‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ عیشق‌و خۆشه‌ویستی مۆتیڤ‌و جوڵێنه‌ری ژیانن، ئیتر ئه‌و عیشق‌و خۆشه‌ویستیه‌ هه‌ر جۆرو هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت واته‌ عیشق‌و خۆشه‌ویستی نێوان دوو ره‌گه‌زه‌كه‌ بێت، یان عیشقی خودایی بێت، یان خۆشه‌ویستی‌و عیشقی خاك‌و زێدو نیشتیمان‌و نه‌ته‌وه‌و مرۆڤایه‌تی بێت، یان عیشقی كارو پیشه‌و ئاره‌زووه‌ جۆراوجۆره‌كانی مرۆڤ بێت. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ناشێت به‌ جیدی‌و به‌ دڵسۆزى مرۆڤ له‌سه‌ر هیچ شتێك به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر جۆرێك له‌ عیشقبوونی بۆ ئه‌و بواره‌ نه‌بێت. به‌ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆچوونه‌، مه‌حوی ده‌یه‌وێت بڵێت ئێستا كه‌ كار رووی له‌ هه‌ورازه‌و شته‌كان گه‌وهه‌رو جوانی خۆیانیان له‌ ده‌ست داوه‌و ته‌نانه‌ت به‌ها مرۆییه‌كانیش وه‌كو پێشتر گرنگ‌و پڕ بایه‌خ نه‌ماونه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ رۆح‌و گه‌وهه‌ری عیشقبوونی مرۆڤ بۆ شته‌كان‌و بۆ خودی خۆیشی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و وه‌كو ئه‌و شێوه‌ خاوێن‌و ماناداره‌ی پێشتری نه‌ماوه‌. كه‌واته‌ لێره‌دا ده‌توانین بڵێین عیشق كه‌ جوڵێنه‌رو بزوێنه‌رو پاڵنه‌ری مرۆڤه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ به‌رزترین ئاستی مرۆڤایه‌تدا بێت‌و بۆ ئه‌وه‌ى بجوڵێت‌و بینابكات‌و جوانی ‌و راستی مرۆڤایه‌تیه‌كی باڵاترو پڕبه‌هاتر به‌رهه‌م بهێنێت، ئێستا ئه‌و مۆتیڤه‌ خۆی له‌ شكست‌و هه‌ره‌سدایه‌، بۆیه‌ هه‌موو شته‌كانی تریش شێواون‌و رووى گه‌شیان ته‌لخ‌و ناشیرین بووه‌. دیاره‌ ئه‌مه‌ بۆچوونی مه‌حویه‌ سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ى كه‌ رۆحی عیشق‌و خۆشه‌ویستی له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا دووچاری بووه‌، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌ زۆرجار گۆڕانكارییه‌كانی ژیان كاریگه‌ری راسته‌خۆی له‌سه‌ر نه‌ك هه‌ر ره‌فتارو هه‌ڵس‌و كه‌وتی مرۆڤ ده‌بێت به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی مرۆڤ خۆیشی ده‌بێت.
-٧-
براله‌! ئه‌م هه‌موو ئۆباڵه‌ بێ به‌و گه‌ردنه‌ حه‌یفه‌
بنیشێ به‌م حه‌ده‌ ئه‌م گه‌رده‌ له‌و مینایی بێ گه‌رده‌
مه‌حوی له‌ دوای ئه‌وه‌ى كه‌ باس له‌ گۆڕانی خه‌ڵك‌و به‌رده‌وامنه‌بوونیان له‌ سه‌ر عیشق‌و خۆشه‌ویستی ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش به‌ هۆكاری بێبه‌هابوون‌و بێ گه‌وهه‌ربوونی ژیان ده‌زانێت چونكه‌ بنه‌ماو پێوانه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی جوانی‌و بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ قوربانی له‌ پێناودا بدرێت، ئێستا روو ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ى خۆی كه‌ پێده‌چێت هه‌موو خه‌ڵكی مه‌به‌ست بێت‌و داوایان لێ ده‌كات كه‌ ناشێت (ئه‌و) تاوانبار بكرێت‌و كۆمه‌ڵێك گوناهی بدرێته‌ پاڵ له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌قه‌كه‌داو مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌ رێگای وه‌سفه‌كانی ئه‌وى شاعیره‌وه‌ له‌م دێڕه‌دا بتوانرێت شووناسێك بۆ ئه‌و بدۆزرێته‌وه‌، وه‌سفه‌كانی شاعیر بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ تا ئێستا نازانین كێیه‌، ده‌ری ده‌خات مه‌به‌ست له‌ (ئه‌و) كه‌سێكی گه‌ردن هاوشێوه‌ى مینای بێگه‌رده‌ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئاستێكدا كه‌ ته‌نیا رووه‌ فیسیۆلۆجیه‌كه‌یه‌تی ده‌ری ده‌خات كه‌ مه‌به‌ست له‌ (ئه‌و) ئافره‌ته‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌شێ له‌ رووى مه‌عنه‌وییه‌وه‌ ئه‌وى گه‌ردن بێگه‌رد مه‌به‌ست له‌ ئه‌وێكی خاوێن‌و پایه‌به‌رزى دوور له‌ هه‌ر گوناه‌و كه‌م‌و كورتیه‌ك بێت.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌ین كه‌ مه‌به‌ستی مه‌حوی له‌و هه‌موو ئۆباڵه‌ واته‌ ئه‌و هه‌موو گوناه یان تاونبار كردنه‌ چییه‌؟ ئه‌ى ئه‌و گه‌ردنه‌ گه‌ردنی كێیه‌؟ به‌هه‌رحاڵ ئه‌و په‌راوێزه‌ى كه‌ پایه‌به‌رزان مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس‌و كاكه‌ حه‌مه‌ى كوڕی بۆ ئه‌م دێڕه‌یان نووسیووه‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئه‌و گه‌ردنه‌ بێگه‌رده‌ گه‌ردنی یاره‌و تاوانی كوشتنی دڵدارانی دراوه‌ته‌ پاڵ. ده‌شێ ئه‌مه‌ بۆچوونێك بێت به‌ڵام له‌ هیچ شوێنێكی تری ئه‌م ده‌قه‌دا به‌ ئاشكرا باسی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ یارێك هه‌یه‌ له‌به‌ر گوێنه‌گرتنی، یان له‌به‌ر وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى بۆ سۆزو خۆشه‌ویستی كه‌سانی تر بووبێته‌ هۆی مردن یان دڵشكاندنی ئه‌وانی تر، لێره‌دا هه‌مان بۆچوونی شكسپیر له‌ بازرگانی ڤینیسیادا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ كاتێ كه‌ پۆرشیا قسه‌ بۆ نێریسای كاره‌كه‌ری ده‌كات‌و ده‌ڵێت “بۆ ئه‌وه‌ى وابكه‌م له‌ پیاوان بڕوا بهێنن به‌وه‌ی كه‌ من پیاوم باسی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌م كه‌ چۆن چه‌نده‌ها ئافره‌ت داوای خۆشه‌ویستیان لێكردووم‌و له‌به‌رئه‌وه‌ى من وه‌ڵامم نه‌داونه‌ته‌وه‌و ره‌فزم كردوون له‌ داخدا نه‌خۆش كه‌وتوون‌و مردوون” .
بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌شێ وای بۆبچین مه‌حوی باسی شێخه‌كه‌ی بكات كه‌ كه‌سێكی خاوێن‌و بێگه‌رده‌ یان ته‌نانه‌ت ره‌نگه‌ مه‌حوی باسی خۆی بكات كه‌ چۆن خۆی به‌ خاوێن‌و بێ گوناه ده‌زانێت به‌ڵام چۆن له‌و بارودۆخه‌ى ئه‌وسای سلێمانیدا هه‌ندێ جار دڵیان شكاندووه‌و ئازاری رۆحیان داوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ دوو رووه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌میان ئه‌و ئازاره‌یه‌ كه‌ رێبازه‌كه‌ى مه‌حوى كه‌ رێبازى ته‌سه‌وفی نه‌قشبه‌ندییه‌ له‌ پێش له‌ دایكبوونی مه‌حوی‌و له‌ دوای ئه‌وه‌ش له‌ سنووری میرنشینی باباندا پێی گه‌یشتووه‌. دووه‌میشیان ئه‌و ئازاره‌ بێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵوێست‌و روانینی نوخبه‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ى مه‌حوى بۆ سوڵتان عه‌بدوحه‌میدو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی درووست بووه‌، كه‌ پێده‌چێت مه‌حوی سه‌رباری هه‌ستێكی ناكامڵی كوردایه‌تی بڕوای وابووبێت كه‌ ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت یان لوتكه‌ى هه‌ره‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی بتوانێت پارێزه‌رو دابینكه‌ری ژیانی خه‌ڵكی بێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵك وای له‌ مه‌حوی كردبێت به‌ راستی هه‌ست بكات غه‌دری لێده‌كرێت‌و رۆحی ئه‌م خاوێنه‌و گه‌ردنی وه‌كو مینای بێگه‌رده‌‌و شایانی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و هه‌موو تاوان‌و گوناهه‌ى بخرێته‌ ئه‌ستۆ.
-٨-
له‌ ده‌ورمدا حه‌صار: ئافه‌ت ، له‌ سه‌ر سه‌ر خه‌یمه‌:درۆی ئاه‌
له‌ سایه‌ى عیشقه‌وه‌ بوومه‌ شه‌هی صاحیب سه‌راپه‌رده‌
ده‌شێ مانای ئه‌م دێره‌ زۆر په‌یوه‌ست بێت به‌ دێڕی پێشتره‌وه‌و ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ دێڕی پێشترمان لێكدایه‌وه‌ كه‌ مه‌حوی مه‌به‌ستی له‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئۆباڵی تاوانكردن‌و گوناه كردنی ده‌خرێته‌ پاڵ خۆی بێت ئه‌وا لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م دێره‌ش زیاتر ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ى كه‌ مه‌حوی خۆیی تێدابووه‌و باسی خۆی ده‌كات له‌و بارو دۆخه‌ ناهه‌مواره‌دا كه‌ وه‌كو گوتمان ده‌شێ بێزاربوونی مه‌حوی به‌هۆی هه‌ڵوێستی توندو بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ به‌رامبه‌ری درووست بووبێت.
مه‌حوی باسی شوێن‌و جێگاو بارودۆخی خۆی ده‌كات كه‌ چۆنه‌و به‌ چ شێوه‌یه‌كه‌. له‌وه‌ ده‌دوێت كه‌ ده‌وری به‌ حه‌سار یان شورایه‌ك گیراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر رووه‌ مادییه‌كه‌ی سه‌یر بكه‌ین مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌حوی له‌ نێو چوار دیوارێكدایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێك له‌ خاسێتی زیندانی بوون یان ده‌ست‌و پێبه‌ستنی هه‌یه‌‌و له‌ پشتی ئه‌م وه‌سفه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ به‌جۆرێ له‌ جۆره‌كان ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئازادی ئه‌و سنووردار كراوه‌، یان لێی داگیر كراوه‌. هه‌ر له‌ پاڵ ئه‌وه‌دا باسی ئافات ده‌كات‌و له‌وه‌ش ده‌دوێت له‌سه‌ر سه‌ریشی خێمه‌ هه‌یه‌‌و دووكه‌ڵی ئاه‌وخه‌فه‌تیش سه‌ری خه‌یمه‌كه‌و ئاسمانی گرتووه‌. ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری ئه‌م فه‌زایه‌ بكه‌ین ئه‌وا تێده‌گه‌ین ئه‌مه‌ فه‌زای پێوه‌ندكردن‌و داگیركردنی ئازادی كه‌سێكه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ خه‌یاڵیش بێت هه‌ست ده‌كات له‌ چوارچێوه‌یه‌كدا له‌ قاڵب دراوه‌و ئافات‌و به‌ڵا یه‌خه‌یان گرتووه‌و ته‌نانه‌ت رووناكی ئاسمانیش نابینێت چونكه‌ ئاه‌و ناڵینی به‌ جۆرێكه‌ ناخی ده‌سووتێنێت‌و دووكه‌ڵی ناخی به‌رزده‌بێته‌وه‌و رووى ئاسمانی لێ ده‌ته‌نێت‌و نایه‌لێت هیچ ببینێت..
مه‌حوی باسی ئه‌م باره‌ى خۆی ده‌كات‌و ده‌ڵێت ئه‌وێك كه‌ عاشقی جوانی‌و خاوێنی‌و به‌ها باڵاكانه‌‌و عاشقی گه‌یشتن به‌ رۆحی باڵای خودا‌و تواندنه‌وه‌یه‌ له‌و رۆحه‌ باڵایه‌دا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌لای ئه‌وه‌وه‌ نموونه‌ى به‌رزو باڵا بۆ جێبه‌جێ كردنی په‌یامی روون‌و به‌رزى ئایین‌و زوهدو خاوێنی ته‌سه‌وف ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ كه‌سێتی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدو خه‌لافه‌ته‌كه‌یدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت، بۆته‌ مایه‌ى سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌م له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌و به‌م هه‌ڵوێسته‌ش ئه‌م بووه‌ته‌ مایه‌ى ره‌خنه‌ لێگرتن له‌ كاتێكدا ئه‌و خۆی به‌ پاشای رێگای ئه‌و عیشقه‌ ده‌زانێت. كه‌چی ئه‌و عیشقه‌ بۆی ده‌بێته‌ مایه‌ى سه‌رئێشه‌و قسه‌و ره‌خنه‌و له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا خه‌م‌و خه‌فه‌ت ده‌وری ده‌ده‌ن، هه‌رچۆن ده‌واری سه‌رده‌می كۆچی گه‌رمیان‌و كوێستانی خێڵه‌كان به‌ په‌رده‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌وره‌ ده‌دراو ئه‌و په‌رده‌یه‌ش ده‌وری دیواری ده‌بینی، دیاره‌ ئاشكرایه‌ كه‌ دیوار به‌ربه‌ستێكه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌و پاراستن‌و تایبه‌تمه‌ندكردنی شوێن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ ناویدا ده‌ژی. به‌هه‌مان شێوه‌ دیواری خه‌فه‌ت‌و ئازار ئه‌می شاعیر له‌وانی تر په‌رت ده‌كاتواته‌ لێره‌دا ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ به‌رهه‌م دێت ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شی خه‌فه‌ت‌و مه‌ینه‌ته‌ ته‌نیا هه‌ر ئه‌وی شاعیره‌. ئه‌م ئێستا له‌ ئه‌نجامی عه‌شقبوونیه‌وه‌ بۆ جوانی‌و بۆ زوهدو بۆ راستی‌و بۆ دڵسۆزى، چوارده‌وری گیراوه‌و دووكه‌ڵی خه‌م‌و ئازار سه‌رسه‌ری گرتووه‌و دنیای لێ بچووك كراوه‌ته‌وه‌و وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ نێو ده‌وارێكدا دیل كرابێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ سایه‌ى عیشقدایه‌و له‌ پێناوى عیشقدا دووچاری ئه‌م ده‌رده‌ سه‌رییه‌ بووه‌. هه‌روه‌ك ئه‌گه‌رێكی لاوازیش هه‌یه‌ كه‌ وه‌ها لێكبدرێته‌وه‌ ئه‌م له‌ سایه‌ی عیشقدا بووبێته‌ خاوه‌نی ده‌وارو ئه‌و ده‌واره‌ش سه‌رتاپای به‌ خه‌م‌و خه‌فه‌ت‌و به‌دبه‌ختی‌و دووكه‌ڵی ئاه‌و ناڵین ده‌وری گیرابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ى دووه‌م راست بێت ئه‌وا ته‌نیا خۆی به‌رپرسیاره‌ له‌و باره‌ى تێیكه‌وتووه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجامی عیشقه‌، كه‌واته‌ له‌ بارێكی وه‌هادا پێویست ناكات باسی كه‌سی تر بكات‌و به‌ ده‌نگی به‌رز به‌ گوێی خه‌ڵكی تردا بچڕێنێت‌و بڵێت (براله‌ ئه‌م هه‌موو ئۆباڵه‌ بێ به‌و گه‌ردنه‌ حه‌یفه‌). لێره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌شێ مرۆڤ رێگایه‌ك هه‌ڵبژێرێت یان تێڕوانینێكی هه‌بێت‌و له‌ هه‌موو رێگاو تێڕوانینێكی تری به‌لاوه‌ راستترو درووستتر بێت، ئه‌مه‌ش شتێكی سرووشتیه‌، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و بۆچوونه‌شی هه‌بێت كه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو خه‌ڵكی تر ئه‌و رێگاو تێڕوانینه‌ی ئه‌میان به‌لاوه‌ راست‌و درووست بێت، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بكات كه‌سانێكی تر هه‌بن نه‌ك له‌گه‌ڵ رێگاو تێڕوانینی ئه‌مدا ناكۆك بن به‌ڵكو ده‌شێ دژیشی بن. بێگومان ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌م شێوه‌یه‌ سه‌یری دنیای كرد ئه‌وا هه‌موو شته‌كان به‌ ئاسایی وه‌رده‌گرێت‌و به‌وجۆره‌ى مه‌حوی تووشی هه‌ڵچوون یان كاردانه‌وه‌ى تووند نابێت.
-٩-
چلۆن ئه‌و دێته‌ چاوى من كه‌ یه‌كسه‌ر عونصوری ئاوه‌
مه‌حاڵه‌ من كه‌ بچمه‌ دڵیه‌وه‌، دڵ كیشوه‌ری به‌رده‌
مه‌حوی باسی خۆی‌و یار ده‌كات‌و ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌م‌و یار له‌ دوو توخمی جیاوازن، ئه‌م له‌و وه‌سفه‌یدا كه‌ بۆ خۆیی ده‌كات وه‌كو مرۆڤێكی ئاسایی وه‌سفی خۆی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وى یار به‌ دوو جۆر وه‌سف ده‌كات له‌ یه‌كه‌میاندا وای نیشان ده‌دات یار له‌ توخمی ئاوه‌، له‌ دووه‌میشیاندا وه‌كو مرۆڤ نیشانی ده‌دات كه‌ دڵی هه‌یه‌و ئه‌و دڵه‌ش سه‌رباری ره‌قی هێشتا دڵی مرۆڤه‌ چونكه‌ ده‌شێ ئه‌م بچێته‌ دڵییه‌وه‌. سه‌ره‌تا مه‌حوی ئه‌وی یار ده‌باته‌وه‌ سه‌ر ره‌گه‌زى ئاو كه‌ ئاویش چه‌ند خاسێتێكی هه‌یه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى ناگیرێت‌و ته‌نیا به‌هۆی شتێكی تره‌وه‌ ده‌توانرێت به‌رجه‌سته‌ بكرێت كه‌ ئه‌مه‌ش رێگره‌ له‌وه‌ى كه‌ چاوى ئه‌م بتوانێت وێنه‌ى ئه‌م به‌رجه‌سته‌ بكات، لێره‌شه‌وه‌ مه‌حوی ده‌مان گێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بۆچوونه‌ى كه‌ باسی بینین‌و به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ى شته‌كان ده‌كات، كه‌ گوایه‌ چاو تیشكێك ئاراسته‌ى ئه‌و شته‌ ده‌كات‌و به‌وه‌ش وێنه‌ى ئه‌و شته‌ له‌ چاودا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت. به‌ڵام لێره‌دا وێنه‌ى ئه‌وى یار له‌ چاوى ئه‌مى شاعیردا به‌رجه‌سته‌ نابێت هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وى یار له‌ توخمی ئاوه‌و وێنه‌‌و ره‌نگی ئاویش به‌رجه‌سته‌ نابن له‌ چاوى ئه‌مدا. لێره‌دا ره‌گه‌زى ئاو ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ ئه‌وى یار ته‌نیا له‌ خه‌یاڵدا بوونی هه‌یه‌و پێناچێت بوونێكی واقیعی هه‌بێت ماده‌م نه‌ له‌ چاوى ئه‌مدا ده‌بێته‌ وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و نه‌ ره‌نگیشی جێگیریشی ده‌بێت. ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م دێڕه‌دا زیاتر ئاشكرا ده‌بێت كاتێ شاعیر باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رچۆن وێنه‌ى یار له‌ چاوى ئه‌مدا به‌رجه‌سته‌ نابێت به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌میش ناتوانێت له‌ دڵی ئه‌ودا جێگا بگرێت چونكه‌ ئه‌وێك كه‌ وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ى نه‌بێت مانای وایه‌ ته‌نیا له‌ خه‌یاڵ‌و وه‌همدا بوونی هه‌یه‌‌و ناشێت دڵی هه‌بێت هه‌تا ئه‌م بچێته‌ دڵیه‌وه‌. كه‌واته‌ لێره‌دا ئه‌وی شاعیر جۆرێك له‌ یۆتۆپیا درووست ده‌كات كه‌ ئه‌ویش یۆتۆپیای به‌ ئاوبوونی یاره‌، ئاویش توخمێكی بێڕه‌نگ‌و بێ بۆن‌و بێ تام‌و بێ شێوه‌یه‌.
له‌ رووى زانستیه‌وه‌ بوونی مرۆڤ دابه‌ش ده‌بێت له‌ نێوان دنیای ( مێشك)عه‌قڵ‌و دنیای (دڵ) واته‌ دنیای حه‌زوو ئاره‌زووه‌ دنیایی‌و غه‌ریزه‌ییه‌كانی مرۆڤ. دنیای عه‌قڵ، دنیای كۆنترۆڵ كردن‌و دیسپلین كردن‌و جوڵه‌یه‌ به‌ پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌. دنیای دڵیش دنیای حه‌زوو ئاره‌زووه‌ غه‌ریزى‌و دنیاییه‌كانی مرۆڤه‌ كه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌شێ پێیان بگوترێت دنیای غه‌ریزه‌ ئاژه‌ڵییه‌كانی مرۆڤ. دیاره‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌ باڵاده‌ستبوونی ئه‌م دنیایه‌ واته‌ دنیای غه‌ریزه‌ ئاژه‌ڵیه‌كانی مرۆڤ ئه‌گه‌ر عه‌قڵ له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت كه‌ دیسپلین‌و كۆنترۆڵی ئه‌و رووبه‌ره‌ له‌ بوونی مرۆڤدا بكات ئه‌وا خاسێته‌ دڕنده‌ییه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر لاوازبوونی خاسێته‌ مرۆییه‌كانی مرۆڤ باڵاده‌ست ده‌بێت. دڵ كه‌ هه‌ستیارترین به‌شه‌ له‌ پێكهاته‌ى مرۆڤدا چ له‌ رووى فیسیۆلۆجی‌و چ له‌ رووى حه‌زوو ئاره‌زووه‌ دنیاییه‌كانه‌وه‌، كه‌چی ئه‌وى شاعیر به‌ كیشوه‌ری به‌رد ناوی ده‌بات. به‌ردیش هێمای وشكی‌و ره‌قی‌و بێبه‌رهه‌میه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌ گه‌ڵ خاسێته‌كانی دنیای دڵدا ناگونجێت به‌ڵكو ناكۆك‌و دژیشه‌ له‌ گه‌ڵیدا.
دیاره‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ ئاو بێجگه‌ له‌وه‌ى كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و چوار توخمه‌ سه‌ره‌كیه‌ى كه‌ به‌پێی لێكدانه‌وه‌ كلاسیكییه‌كان بۆ درووستبوونی گه‌ردوون، گه‌ردوونیان پێكهێناوه‌، دیسان سه‌رچاوه‌ى ژیانیشه‌و ناتوانرێت به‌ بێ بوونی ئاو ته‌سه‌وری بوونی ژیان بكرێت. جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ هیچ زینده‌وه‌رێك نییه‌ به‌ بێ ئاو بژی، به‌ گوێره‌ى هه‌موو زینده‌وه‌رانیش كه‌ زۆربوون به‌رهه‌می جووتبوونی نێوان نێرو مێیه‌، پیتاندن له‌ ناو ئاودا رووده‌دات چونكه‌ هێلكه‌و كرۆمۆسۆمه‌كان له‌ كاتی جووتبووندا له‌ ناو ئاودا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن‌و هه‌ر له‌ ناو ئاویشدا پیتاندن رووده‌دات‌و له‌ زۆربه‌ى زینده‌وه‌رانیشدا كۆرپه‌له‌ تا ئه‌و كاته‌ى له‌ دایك ده‌بێت هه‌ر له‌ ناو ئاودا ده‌مێنێته‌وه‌و گه‌شه‌ ده‌كات. ئه‌وى یار له‌ توخمی ئاوه‌، ئه‌مه‌ش لێكچوونێكی جوانه‌ چونكه‌ هه‌ر چۆن ئاو سه‌رچاوه‌ى ژیانه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وى یاریش كه‌ له‌ ره‌گه‌زی مێینه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی ژیان‌و به‌رهه‌مهێنانه‌، هه‌رچۆن ئاو سیمبوڵی خاوێنی‌و جوانی‌و ناسكیه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وى یاریش كه‌ له‌ ره‌گه‌زى مێینه‌یه‌ سیمبوڵی خاوێنی‌و بێگه‌ردی‌و جوانی‌و ناسكیه‌. هه‌موو ئه‌م خاسێتانه‌ى ئاو یان یار كه‌ وه‌سف ده‌كرێن ته‌نیا ده‌بینرێن‌و هه‌ستیان پێده‌كرێت‌و ئه‌وی شاعیر نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ى كه‌ ناتوانێت به‌رجه‌سته‌یان بكات یان بیانگرێت‌و گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وێك كه‌ له‌ توخمی ئاو بێت ناشێت چاوی ئه‌م وێنای بكات‌و وه‌كو بوویه‌كی به‌رجه‌سته‌ رامی بكات. لێره‌شه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌می شاعیر به‌ ناوى یار وه‌سفی ده‌كات ته‌نیا بوویه‌ك بێت له‌ خه‌یاڵدا وێنه‌ى كێشابێت‌و بوویه‌كی مادیانه‌ى نه‌بێت.
له‌ وه‌سفه‌كه‌ى شاعیردا جۆرێك له‌ دژیه‌ك هه‌یه‌ كاتێ كه‌ ئه‌وى یار خۆی له‌ ره‌گه‌زى ئاو بێت بۆچی ده‌بێ دڵی به‌رد بێت؟ دڵ له‌رووی فیسیۆلۆجیه‌وه‌ له‌ ماسولكه‌و گۆشت پێكهاتووه‌و له‌ هه‌ستیار ترین به‌شه‌كانی جه‌سته‌ى زینده‌وه‌رانه‌و سه‌رچاوه‌ى ژیان‌و له‌ هه‌مان كاتدا دڵ له‌به‌رامبه‌ر عه‌قڵدا داده‌نرێت كه‌ ئه‌وی دووه‌میان به‌ مانای مێشك دێت كه‌ له‌گه‌ڵ دڵدا جۆرێك له‌ رێكه‌وتن له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ بۆ رێكخستنی ژیانی تاكه‌ كه‌س، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له‌م دووانه‌ باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر ئه‌وى تریاندا ئه‌وا جۆرێك له‌ ناهاوسه‌نگی له‌ بوونی ئه‌و كه‌سه‌دا درووست ده‌بێت. به‌هه‌رحاڵ مه‌حوی دڵی ئه‌وی هاوشێوه‌كراو له‌گه‌ڵ ئاودا هاوشێوه‌ ده‌كات به‌ به‌رد‌و پێیشی وایه‌ دڵێك كه‌ وه‌كو به‌رد ره‌ق بێت ناشێت جێگای خۆشه‌ویستی تێدا بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه‌ واهه‌ست بكات ئه‌و دڵه‌ له‌رووى ئه‌مدا داخراوه‌، بۆیه‌ ده‌گات به‌ جۆرێك له‌ بێ ئومێدبوون بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌وى یاری له‌ ره‌گه‌زى ئاو. جگه‌ له‌وه‌ش ده‌شێ مه‌حوی له‌وه‌دا مافی خۆی بێت كه‌ دڵی ئه‌وی یار به‌ به‌رد هاوشێوه‌ بكات چونكه‌ له‌ ئاستیدا ناكرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ مه‌حوی به‌ گشتی دڵ به‌ ره‌ق‌و بێبه‌زه‌یی وه‌سف ده‌كات كاتێ ده‌ڵێت: دڵ كیشوه‌ری به‌رده‌. له‌ پشتی ئه‌م بۆچوونه‌وه‌ ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ به‌رهه‌م دێت كه‌ جیاوازییه‌ك له‌ ره‌گه‌زی پێكهێنه‌ری ئه‌وی یارو ئه‌می شاعیردا هه‌یه‌، ئه‌و له‌ ره‌گه‌زی ئاوه‌و ئه‌میش مرۆڤه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌ز پێكهاتووه‌ كه‌ ته‌نیا یه‌كێكیان ئاوه‌و له‌و به‌راوردكردنه‌شدا ده‌لاله‌تی هه‌ست به‌ به‌رزی كردنی ئه‌وی یار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌می شاعیردا به‌رهه‌م دێت‌و ناراسته‌وخۆش له‌ ئاستێكی قوڵتری ده‌قه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ده‌بینرێت كاتێ كه‌ ئه‌وی یار نایه‌ته‌ ناو چاوی ئه‌مه‌وه‌و ده‌رگای دڵیشی بۆ ناكاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یار له‌ توخمی ئاوه‌و ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه‌ خۆی به‌ به‌رزتر بزانێت‌و ده‌رگای وڵاتی دڵی له‌ رووی ئه‌مدا نه‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هاوشانی خۆیی نازانێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی نه‌ سنوور ده‌ناسێت‌و نه‌ جیاوازى كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌هیچ بنه‌مایه‌كی عه‌قڵی ده‌توانێت رێگای لێیگرێت چونكه‌ خۆشه‌ویستی‌و عیشق “هه‌ست” درووستكه‌رو رێكخه‌ریانه‌ نه‌ك عه‌قڵ‌و ئه‌و پێودانگانه‌ى تر كه‌ عه‌قڵ‌و هوشیاری رێكیان ده‌خه‌ن‌و ده‌یان جوڵینن‌و به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن.
-١٠-
ته‌پ‌و تۆزى غوباری دیم‌و رێگه‌ى گۆڕی‌و ده‌یوت
ده‌ترسم دامه‌نم ئاخر ببێ ئالوده‌ به‌م گه‌رده‌
ئه‌گه‌ر له‌ ئاستی بینراوی ده‌قه‌كه‌دا سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ى له‌م دێره‌دا مه‌حوی لێی ده‌دوێت په‌یوه‌سته‌ به‌و بۆچوونه‌ى كه‌ له‌ دێڕی پێشتردا لێی دوابوو، پێشتر باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وى یار له‌ ره‌گه‌زى ئاوه‌و هه‌رگیز نایه‌ته‌ چاوی ئه‌مه‌وه‌و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دڵی یار به‌رده‌و هه‌رگیز ده‌رگا بۆ خۆشه‌وێستی ئه‌م ناكاته‌وه‌. لێره‌دا جارێكی تر باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وى یار كاتێ ته‌پ‌و تۆزى غوباری ئه‌می بینیووه‌ رێگای خۆیی گۆڕیووه‌و گوتوویه‌تی ده‌ترسێت گه‌ردی ئه‌م بئاڵێت له‌ دامێنیه‌وه‌ واته‌ به‌بێ ویستی خۆی سه‌رئه‌نجام ناچاربێت بچێته‌ چاوی ئه‌مه‌وه‌و ده‌رگای دڵیشی بۆ بكاته‌وه‌. لێره‌دا له‌سه‌ر زمانی شاعیره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وی یار به‌ جۆرێك له‌ گومانه‌وه‌ سه‌یری هه‌ڵوێست‌و خۆڕاگری خۆی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌می شاعیرداو ده‌ترسێت سه‌رئه‌نجام بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌مه‌وه‌و هه‌م بچێته‌ ناو چاوییه‌وه‌و هه‌م ده‌رگای دڵیشی بۆ بخاته‌ سه‌رپشت.
ده‌شێ له‌ ئاستێكی تردا به‌وجۆره‌ راڤه‌ى ئه‌م دێڕه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌وی یار وای ببینێت كه‌ ئه‌م كه‌سێكی نائاساییه‌و هه‌میشه‌ كێشه‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌ ده‌وری داوه‌، كاتێ ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یبینێت پشتی تێ ده‌كات‌و نایه‌وێت بئاڵێت له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌مه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ ئاستێكی قوڵتردا ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ به‌رهه‌م دێنێت كه‌ ئه‌وی یار كه‌سێكی خۆپارێزو خۆویسته‌و نایه‌وێت ته‌نانه‌ت له‌ كێشه‌و گرفتی كه‌سێكیشه‌وه‌ بئاڵێت كه‌ خۆشی ده‌وێت. هه‌رچه‌نده‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ ئاستی بینراوو نه‌بینراوى ده‌قه‌كه‌دا نابینرێت كه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌ شاعیر به‌ یار ناوى ده‌بات ئه‌می خۆش بوێت، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد هیچ سنوورو به‌ربه‌ستێك ناتوانێت رێگا له‌ خۆشه‌ویستی بگرێت كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر به‌راستی ئه‌وی یار ئه‌می خۆشبوویستایه‌ ئه‌وه‌ نه‌ ده‌رگای دڵی لێ داده‌خست، نه‌ رووى لێ وه‌رده‌گێڕاو نه‌ له‌وه‌ش ده‌ترسا كه‌ دامه‌نی به‌ گه‌ردی تۆزى ئه‌و ئالوده‌ بێت. كه‌واته‌ لێره‌دا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مه‌حوی باسی خۆشه‌ویستیه‌ك ده‌كات كه‌ ئه‌م له‌ لای خۆیه‌وه‌ درووستی كردووه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وی یار هه‌ست به‌ بوونی ئه‌م بكات.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌می شاعیر باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وى یار ته‌پ‌و تۆزى غوباری ئه‌می دیووه‌و رووى لێ وه‌رگێڕاوه‌. بێگومان لێره‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر وشه‌ى غوبار رابووه‌ستین‌و بزانین ئایا ئه‌م وشه‌یه‌ كه‌ ناوه‌و به‌ هۆی وه‌سفكردنیه‌وه‌ له‌ رێگای وشه‌كانی ته‌پ‌و تۆزه‌وه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت‌و چ ماناو چ ده‌لاله‌تێك به‌رهه‌م دێنێت. له‌ راستیدا ته‌پ‌و تۆز‌و غوبار ئه‌گه‌ر له‌ رووكه‌شدا سه‌یریان بكه‌ین ئه‌وا ده‌شێ هه‌مان مانای غوبار خۆی بگه‌یه‌نن به‌ڵام لێره‌دا بۆ وه‌سفكردنی غوبار به‌كار هاتوون‌و ئه‌وه‌شمان له‌لا ئاشكرایه‌ كه‌ ته‌پ‌و تۆز وه‌كو فه‌زای پێش یان پاش رووداوی ترسناك، یان زریان‌و گه‌رده‌لول به‌كار دێن كه‌ خێرایی، یان ترسناكی‌و نائاسایی رووداوه‌كه‌ نیشان ده‌ده‌ن، غوبار خۆیشی ده‌شێ وه‌كو دالێك ده‌لاله‌تی ته‌مومژاوی بوون‌و نائاشكرایی هه‌ڵبگرێت. كاتێكیش كه‌ ئه‌می شاعیر خۆی به‌ غوبار ناوده‌بات له‌ ئاستی قوڵتردا ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ به‌رهه‌م دێت كه‌ ئه‌م بوونێكی وه‌همی هه‌یه‌ له‌ روانینی ئه‌وی یارداو ئه‌و ناتوانێت وه‌كو بوویه‌كی به‌رجه‌سته‌ بیبینێت به‌ڵكو وه‌كو غوبار ده‌یبینێت كه‌ ده‌شێ لێره‌دا غوبار وه‌كو تارمایی یان ته‌نانه‌ت وه‌كو گه‌ردی په‌رش بوو لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وی یار نایه‌وێت ته‌نانه‌ت گه‌ردی ئه‌م بئاڵێت له‌ دامێنبه‌وه‌. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ده‌شێ وه‌ها لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وى یار وه‌ها سه‌یری بكات كه‌ ئه‌م گه‌ردو ته‌پ‌و تۆزى خاكه‌و جۆرێكه‌ له‌غوبارو كاتێ ئه‌م خه‌ریكه‌ بكه‌وێته‌ ناو ته‌پوتۆزى ئه‌و غوباره‌وه‌ رێگای خۆی ده‌گۆڕێت نه‌وه‌كو گه‌ردی ئه‌و ته‌پ‌وتۆزو غوباره‌ بئاڵێت له‌ دامێنیه‌وه‌و پیس یان ناشیرینی بكات. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ى پێشتر به‌هێز ده‌كات كه‌ یار دڵی له‌ ئاستی ئه‌مدا به‌رده‌و ده‌رگای داخراوه‌.
-١١-
ده‌بینم ئه‌هلی دڵ یا سه‌نگه‌ساره‌، یا له‌سه‌ر داره‌
دیاری عیشق، ئه‌گه‌ر ساغت ده‌وێ، هه‌ر داره‌ هه‌ر به‌رده‌
لێره‌دا مه‌حوی خۆی له‌ ده‌قه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌و وه‌كو چاودێر قسه‌ ده‌كات‌و له‌ باره‌ى ئه‌هلی دڵ‌و دیاری عیشقه‌وه‌ دوێت‌و له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان قسه‌ى خۆیی هه‌یه‌. ره‌نگه‌ جێگه‌ى خۆی بێت وه‌هایشی لێكبده‌ینه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه‌ مه‌حوی لێره‌دا وه‌ری گرتووه‌و هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌هلی دڵ‌و نایشیه‌وێت دیاری عیشقی به‌ر بكه‌وێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ نه‌یه‌وێت رووبه‌ڕووى ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌هلی دڵ ده‌بێ چاوه‌ڕوانیان بكات، یان نه‌یه‌وێت دیاری عیشقی به‌ر بكه‌وێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی له‌ ئه‌نجامی تێگه‌یشتنه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆی ئه‌زموونی شیعری مه‌حوی بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین عیشق‌و دڵداری هاوشانن له‌گه‌ڵ ئێش‌و ئازارو ده‌رده‌سه‌ری‌و ئه‌گه‌ر خۆشی‌و ئاسووده‌ییه‌كیشی له‌ عیشق وه‌رگرتبێت ئه‌وه‌ له‌ عیشقی خودایی‌و له‌ ته‌سه‌وف‌و زوهد وه‌ریگرتووه‌ نه‌ك له‌ عیشقی ئه‌وی یار واته‌ ئه‌وی ئافره‌ت.
ئه‌م ئێستا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چاره‌نووسی ئه‌هلی دڵ چاره‌نووسێكی باش نییه‌، دیاره‌ مه‌به‌ستیش له‌ ئه‌هلی دڵ له‌ لایه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ خه‌ریكی عیشق‌و دڵدارین، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ كاتێ دڵ وه‌كو سه‌رچاوه‌ى حه‌زو ئاره‌زووه‌ دنیاییه‌كان داده‌نرێت، ئه‌وا ئه‌هلی دڵ ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ به‌ دوای حه‌زووه‌ ئارزووه‌ دنیاییه‌كانیاندا ده‌ڕۆن واته‌ مه‌به‌ست له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ بڕوایان به‌ دنیاپه‌رستی هه‌یه‌و ژیان‌و هه‌موو شتێكیان له‌ پێناوى خۆشیه‌كانی ئه‌م دنیادا ده‌وێت‌و، ته‌نیا بۆ ئه‌م دنیا ده‌ژین. ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ش چاره‌نووسێكی باش چاوه‌ڕوانیان ناكات چونكه‌ به‌ روانینی مه‌حوی، یان سه‌نگه‌سار ده‌كرێن، یان له‌ سێداره‌ ده‌درێن، كه‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ش هه‌ر بریتین له‌ جۆرێك له‌ سزادان، دیاره‌ ئاشكرایه‌ سزا له‌ به‌رامبه‌ر تاواندا داده‌نرێت، كه‌واته‌ لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا ده‌شێ مه‌حوی وای بۆبچێت، چوونه‌ ریزى ئه‌هلی دڵ، یان چوونه‌ ریزی عاشقان تاوان بێت؟ یان مه‌به‌ستی مه‌حوی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆدانه‌ ده‌ستی ئاره‌زووه‌ دنیاییه‌كان‌و عاشق بوون جگه‌ له‌ ئازارو كوێره‌وه‌ری‌و به‌دبه‌ختی زیاتر هیچی تر بۆ مرۆڤ به‌رهه‌م ناهێنن.
هه‌روه‌ك ده‌شێ له‌ روانگه‌یه‌كی ئایینیشه‌وه‌ راڤه‌ی بۆچوونی مه‌حوی له‌م ده‌قه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی دڵ بكرێت. بێگومان له‌م روانگه‌یه‌وه‌ ویسته‌ دنیاییه‌كان ته‌نیا له‌ سنووری حه‌ڵاڵدا جێگایان ده‌بێته‌وه‌و هه‌ر شتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى حه‌ڵاڵ بێت قه‌ده‌غه‌و رێگا پێنه‌دراوه‌و له‌ تێڕوانینی ئاینیانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئایینی ئیسلام تاوانه‌و به‌ پێی جۆری تاوانه‌كه‌ش سزای له‌به‌رامبه‌ردا دانراوه‌ به‌ تایبه‌تی سزای رۆژی دواین. هه‌ر بۆیه‌ ده‌شێ مه‌به‌ستی مه‌حوی له‌وه‌ی كه‌ ئه‌هلی دڵ سه‌نگه‌سار بێت یان له‌ سێداره‌ بدرێت، سزای رۆژی دوایین بێت. هه‌روه‌ك پێیشی وابێت ئه‌وه‌ى عیشق پێشكه‌شی ده‌كات جگه‌ له‌ ئازارو ده‌رده‌سه‌ری هیچی تر نه‌بێت چونكه‌ وڵاتی عیشق وڵاتێكی وشك‌و بێبه‌رهه‌مه‌و كۆشش كردن تیایدا هیچ به‌رهه‌مێك مسۆگه‌ر ناكات بێجگه‌ له‌ ده‌رده‌سه‌ری.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ روانگه‌یه‌كی تره‌وه‌ سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا وای لێكده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ ناشێت مرۆڤ به‌ بێ ماندوبوون‌و هه‌روا به‌ ئاسانی بتوانێت هه‌موو حه‌زو ویسته‌ دنیاییه‌كانی جێبه‌جێ بكات‌و هه‌روا به‌ ئاسانی بگاته‌ لوتكه‌ى دنیا په‌رستی‌و وه‌كو پاشای ئه‌و ته‌خته‌ شانی لێدابدات‌و به‌ ئارامی چۆن دڵی ئاره‌زوو ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ ره‌فتار بكات. بێگومان ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی‌و بێ گێرمه‌و كێشه‌ له‌ نێو ئه‌و واقیعه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتورییه‌دا كه‌ ده‌قه‌كه‌ی تێدا به‌رهه‌م هاتووه‌، كه‌س ناتوانێت ئازادانه‌و بێ به‌ربه‌ست چۆنی ده‌وێت به‌وجۆره‌ دنیاپه‌رستی خۆی بكات. دیاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا دیسان ئه‌گه‌ر دنیاپه‌رستی ‌و شوێن كه‌وتنی ئاره‌زووه‌كانی دڵ بێ ئازارو ده‌رده‌سه‌ری نه‌بێت، ده‌بێ به‌ باشی ئه‌وه‌ بزانین كه‌ عیشق له‌ خۆیدا بریتیه‌ له‌ وازهێنان له‌ خۆ له‌ پێناوى ئه‌وی تردا، واته‌ كارێك له‌سه‌ر بنه‌مای خۆنه‌ویستی‌و دنیا نه‌ویستی‌و قوربانیدان بینا كراوه‌، ئه‌وه‌ش ناشێت به‌ بێ ماندووبوون‌و ئازارو زه‌حمه‌ت بگاته‌ ئه‌نجام. كاتێ مه‌حوی له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌وه‌ستێت‌و به‌وجۆره‌ باسی دنیاپه‌رستی‌و دیاری عیشق ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت ئه‌و به‌ دوای دنیایه‌كدا ناڕوات كه‌ كۆتاییه‌كه‌ی دیاره‌و نایه‌وێت له‌ پێناوى ئه‌و دنیایه‌دا له‌ سێداره‌ بدرێت، هه‌روه‌ك ناشیه‌وێت به‌ عیشقێكه‌وه‌ خه‌ریك بێت كه‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌و ئه‌وی یاریش جارێك ئاوه‌و له‌ چاوی ئه‌مدا به‌رجه‌سته‌ نابێت‌و جارێكی تریش ده‌رگای دڵی خۆی بۆ ئه‌م ناكاته‌وه‌ چونكه‌ دڵی له‌ توخمی به‌رده‌و هه‌ست‌و سۆزى خۆشه‌ویستی‌و عیشق ناناسێت. لێره‌دا مه‌حوی له‌ ئاستی نه‌گوتراوی ده‌قه‌كه‌دا ده‌یه‌وێت لایه‌نگری خۆی بۆ دنیاپه‌رستی‌و عیشقێكی تر رابگه‌یه‌نێت كه‌ عیشقی خوداو رۆحی باڵایه‌ كه‌ دنیایه‌كی خاوێن‌و به‌رزه‌و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی بێ كۆتای پڕ له‌ ئاسووده‌یش ده‌به‌خشێت.
-١٢-
له‌ باغی سێو ‌و به‌ى دا باسی روخسار‌و چه‌نه‌ى كه‌ی بوو
خه‌جڵ ما سێو ‌و، به‌ى ترسا، كه‌وا ئه‌و سووره‌، ئه‌م زه‌رده‌
شاعیر خۆی له‌ ده‌سته‌ى ئه‌هلی دڵ په‌رت ده‌كات‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ وه‌سفكردنی دیاری عیشقدا خۆی له‌ عاشقبوونیش دوور ده‌خاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش دێته‌وه‌ سه‌ر وه‌سفكردنی ئه‌وى یار، هه‌رچه‌نده‌ راسته‌خۆ ئه‌وه‌ نادركێنێت كه‌ تا چ ئاستێك په‌رۆشی ئه‌وى یاره‌، به‌ڵام به‌ ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت كه‌ به‌ سه‌رسامبوون‌و جۆرێك له‌ په‌رۆش بوونه‌وه‌ باسی ده‌كات. هه‌روه‌ك له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا رووخسارو چه‌ناگه‌ی یار به‌راورد ده‌كات به‌ سێو‌و به‌ به‌ی‌و له‌و به‌راورد كردنه‌شدا، دیاره‌ رووخسارو چه‌ناگه‌ى ئه‌و ده‌یبه‌نه‌وه‌ چونكه‌ له‌ ئاستی رووخساری جوانی ئه‌ودا سێو له‌ ناو باخدا شه‌رمه‌زار بوو، رووى سوور هه‌ڵگه‌ڕا، هه‌روه‌ك به‌ی كاتێ كه‌ به‌راورد ده‌كرێت به‌ چه‌ناگه‌ى ئه‌و كه‌ هاوشێوه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر جوانی چه‌ناگه‌ى ئه‌ودا، ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا.
ئه‌وه‌ى ئاشكرایه‌ له‌ به‌راروردكردنی توخم‌و ره‌گه‌زه‌كانی سرووشتدا له‌گه‌ڵ جوانی ئافره‌تدا، زۆربه‌ی كات به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ئافره‌ت به‌راورد یان هاوشێوه‌ كراون به‌ ره‌گه‌زه‌كانی سرووشت بۆئه‌وه‌ى ئاستی جوانی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ى ئافره‌ت ده‌ربكه‌وێت، یان نیشان بدرێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ توخم‌و ره‌گه‌زه‌كانی سرووشت كراون به‌ پنتی جێگیرو به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوشێوه‌ كراون، كه‌واته‌ ره‌گه‌زه‌كانی سرووشت وه‌كو سه‌رچاوه‌ سه‌یر كراون‌و یه‌شه‌كانی جه‌سته‌ى ئافره‌تیش له‌ رێگای هاوشێوه‌كردنیانه‌وه‌ به‌و ره‌گه‌زانه‌ى سرووشت جوانیه‌كانیان نیشان دراوه‌. به‌ڵام لێره‌دا سێوو، به‌ى كه‌ دوو ره‌گه‌زى جوانی سرووشتن كاتێ به‌راورد ده‌كرێن له‌گه‌ڵ رووخسارو چه‌ناگه‌ى یاردا ئه‌وا توخمه‌كانی سرووشت له‌ چاو جوانی رووخسارو چه‌ناگه‌ى یاردا هیچ ئاماده‌بوونێكیان نابَت. ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا ده‌مانگێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بۆچوونه‌ى كه‌ كامیان ئه‌سڵ‌و كامیان وێناكردنه‌وه‌ن، واته‌ به‌ روانینی ئه‌فلاتونیانه‌ جوانی مرۆڤ لاسای كردنه‌وه‌، یان وێناكردنه‌وه‌ى جوانی سرووشته‌، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟ دیاره‌ جوانی‌و هارمۆنیای سرووشت هه‌میشه‌ ئه‌سڵن ‌و هه‌موو جوانی‌و هارمۆنیاكانی تر له‌وه‌وه‌ وه‌رگیراون، به‌ڵام مه‌حوی ئه‌م لۆجیكه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌و جوانی ئافره‌ت ده‌كات به‌ یه‌كه‌م‌و ره‌گه‌زو توخمه‌كانی سرووشتیش له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ دێن.
ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌، سێو ئه‌و میوه‌یه‌ كه‌ حه‌وا توانی ئاده‌می پێ فریوبدات‌و سه‌رئه‌نجام بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ به‌هه‌شت بخرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ون به‌ پێی ئه‌و چه‌مكه‌ ئه‌فسانه‌یه‌ش درووست بوونی مرۆڤایه‌تیش به‌رهه‌می ئه‌و فریودانه‌، یان ئه‌و گوناهه‌یه‌. هه‌روه‌ك سێو له‌ لێكدانه‌وه‌ى هێماكاندا ئاماژه‌ به‌ ئه‌ندامی جووتبوونی مێینه‌ ده‌كات، ده‌شێ له‌ رووی به‌ئاگاییه‌وه‌ مه‌حوى بۆچوونێكی له‌م جۆره‌ى نه‌بووبێت تا له‌ ده‌قه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ى بكات، هه‌روه‌ك نه‌یتوانیووه‌ په‌یوه‌ندی سێو‌و ئه‌فسانه‌ى فریودانی ئاده‌م بكاته‌ ره‌گه‌زی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قه‌كه‌ی كه‌ ده‌شیا ببوایه‌ته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ زیاتر فراوانكردنی مه‌ودای خه‌یاڵ له‌ ده‌قه‌كه‌داو هه‌روه‌ها فه‌زای ئه‌فسانه‌یی رۆڵی دیاری ببینیایه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی جیهانبینی ده‌قه‌كه‌و به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌تدا. به‌ڵام ده‌شێ له‌ رووبه‌ری نه‌ست یان نائاگای ئه‌ودا جۆره‌ دژایه‌تی كردنێك یان خۆش نه‌ویستنێك بۆ سێو هه‌بوو بێت كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ بووه‌ باپیره‌و داپیره‌مان یه‌كه‌مین گوناه بكه‌ن‌و به‌رهه‌می ئه‌و گوناهه‌ش له‌ ده‌ستچوونی به‌هه‌شت‌و درووستبوونی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بێت، سێوێك كه‌ بوو بێت به‌ هۆكاری فریودان ده‌شێ ئێستا له‌ لای زاهید‌و سۆفیه‌كی وه‌كو مه‌حوی هه‌میشه‌ شه‌رمه‌زارو سوورهه‌ڵگه‌ڕاو بێت‌و هه‌میشه‌ش له‌ دوای جوانی‌و رووخساری یاره‌وه‌ بێت، ده‌شێ لێره‌دا وشه‌ى به‌ى ته‌نیا بۆ مه‌رامی كێش‌و پێداویستی به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت ‌و بۆ جوانی به‌خشینی زیاتر هاتبێت، ئه‌گینا ته‌نیا له‌ رێگای به‌كارهێنانی سێوه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ شیعریه‌كه‌و به‌راوردی جوانی رووخساری یارو سێو ئاشكرا ده‌بێت كه‌ جوانی رووخساری یار یه‌كه‌مه‌و جوانی توخمه‌كانی سرووشتیش وێناكردنه‌وه‌ى ئه‌ون.
-١٣-
ئه‌گه‌رچی من گه‌دام، ئه‌و شا، له‌ عورفی عیشقدا “مه‌حوی”
به‌سه‌ نیسبه‌ت له‌ به‌ینا، من سیابه‌خت، ئه‌و سیاچه‌رده‌
مه‌حوی باسی جیاوازى ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان خۆی‌و یار ده‌كات‌و وای نیشان ده‌دات كه‌ ئه‌م خۆی له‌ ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر نزمدایه‌و ئه‌وى یاریش له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌. به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وه‌شی له‌لا روونه‌ كه‌ له‌ ئادابی عیشقدا وه‌كو پێشتریش باسمان كرد شتێك نییه‌ به‌ ناوى ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاستی چینایه‌تی چونكه‌ یاساكانی عیشق ئه‌و یاسایانه‌ نین كه‌ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت عه‌قڵ رێكیان ده‌خات و خۆشه‌ویستی پشت به‌ هه‌ست ده‌به‌ستێت نه‌ك به‌ عه‌قڵ‌و هیچ پێوانه‌یه‌كی تر. به‌ڵام مه‌حوی به‌م جۆره‌ سه‌یری خۆشه‌ویستی ناكات به‌ڵكو به‌ دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ رووبه‌رێكی تر بۆ درووستكردنی خۆشه‌ویستی‌و په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خۆی‌و یاردا بدۆزێته‌وه‌ كه‌ تیایدا جیاوازى كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هێند وه‌رنه‌گیرێت. بێگومان پێده‌چێت ئه‌و جیاوازییه‌ش ته‌نیا مه‌حوی له‌ خه‌یاڵیدا درووستی كردبێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌ خۆی ده‌ڵێت به‌سه‌ نیسبه‌ت له‌ به‌ینا.
به‌هه‌رحاڵ مه‌حوی ده‌یه‌وێت یه‌كسانی‌و هاوشانی له‌ نێوان خۆی‌و یاردا درووست بكات به‌و ئومێده‌ى زه‌مینه‌ بۆ عیشقبوون له‌ نێوان خۆی‌و یاردا بسازێنێت. ئه‌ویش به‌ هاوشێوه‌كردنی به‌ختی خۆی‌و پێستی یار كه‌ هاردووكیان سیان واته‌ ره‌شن. دیاره‌ لێره‌دا مه‌حوی ناره‌زایی له‌ به‌ختی خۆی ده‌رده‌بڕێت كاتێ به‌ ره‌ش وه‌سفی ده‌كات. له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ بری ئه‌وه‌ى پێست‌و رووخساری یار به‌ هه‌ر ره‌نگێكی تر وه‌سف بكات، به‌ ره‌نگی ره‌ش وه‌سفی ده‌كات، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ ده‌زانین ره‌نگی ره‌ش له‌و زه‌مینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا كه‌ ده‌قه‌كه‌ى تێدا به‌رهه‌م هاتووه‌ ره‌نگێكی زۆر دڵگیر نییه‌. دیاره‌ ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ له‌ گۆرانی‌و له‌ فرلكلۆری كوردیدا ره‌نگی ئه‌سمه‌ر بایه‌خێكی زۆری پێدراوه‌، به‌ڵام ره‌نگی ره‌ش له‌ كه‌لتوری ئێمه‌دا ته‌نیا بۆ جوانی وه‌سفكردنی خاڵ یان باشتر بڵێین خاڵی سه‌ر روومه‌تی یار به‌كارهاتووه‌و بێجگه‌ له‌وه‌ بۆ وه‌سف جوانی ئه‌و ره‌نگه‌ به‌كار نایه‌ت.
به‌ هه‌رحاڵ ده‌شیا مه‌حوى سه‌رباری ئه‌وه‌ى كه‌ باسی جیاوازى ئاست‌و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی‌و یار ده‌كات‌و ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت كه‌ له‌ روانینی مه‌حوییه‌وه‌ یاری له‌ مرۆڤی ئاساییه‌وه‌ كردبێته‌ یه‌كێك له‌ توخمه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاتنی گه‌ردوون كه‌ ئاوه‌، هه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌ش هۆكار بووبێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ وێنه‌ى یار له‌ چاوى ئه‌مدا به‌رجه‌سته‌ نه‌بێت‌و ده‌رگای دڵی یار له‌ رووى ئه‌مدا داخرابێت‌و ڤیزه‌ى چوونه‌ ناو ئه‌و وڵاته‌ى پێنه‌درێت كه‌ وڵاتی دڵی یاره‌و له‌وێشدا ده‌بێ به‌ پێی رێساو ئادابی عیشق‌و خۆشه‌ویستی هه‌موو شتێك رێك بخرێت، ده‌شیا مه‌حوى له‌ بری باسی خودی ئه‌و جیاوازییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و له‌ بری ئه‌و تاكه‌ بنه‌مایه‌ش كه‌ به‌ هۆكاری لێكتر نزیكبوونه‌وه‌ى خۆی‌و یاری داده‌نێت كه‌ هاوشێوه‌بوونی به‌ختی خۆی‌و پێستی یاره‌ كه‌ هه‌ردووكیان ره‌شن، ده‌شیا چه‌ندین بنه‌مای تری ئینسانی بدۆزیایه‌یه‌ته‌وه‌ بۆ درووستبوونی خۆشه‌ویستی له‌ نێوان خۆی‌و یاردا كه‌ وه‌كو دوو مرۆڤ چه‌ندین په‌یوه‌ندی گرنگ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، كه‌ ده‌شێ خۆشه‌ویستیش له‌ سنووری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مرۆییانه‌دا سه‌رهه‌ڵبدات‌و درووست ببێت كه‌ بزوێنه‌رو درووستكه‌ره‌كه‌ی هه‌ست‌و سۆزه‌و په‌یڕه‌وى هیچ بنه‌مایه‌كی عه‌قڵ‌و به‌رنامه‌ بۆ دانان‌و خۆ بۆ ئاماده‌كردن ناكات‌و مل كه‌چی هیچ یاسایه‌كیش نابێت كه‌واته‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین بلێین هه‌ستی خۆشه‌ویستی راستترین‌و خاوێنترین هه‌ستی مرۆییه‌ كه‌ بێ گوێدانه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك‌و دوور له‌ دیسپلین‌و رێكخستن‌و به‌رنامه‌ بۆ دانان درووست ده‌بێت‌و ده‌جوڵێت‌و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌كات‌و به‌ پێی یاسا تایبه‌تیه‌كانی خۆی ده‌یجوڵێنێت كه‌ له‌ راستیدا ئه‌و یاسایانه‌ش ته‌نیا له‌ سنووری عیشق‌و ئادابی عیشقدا شوێنیان ده‌بێته‌وه‌.




شیعری شەرابی لای لی بای.. پێشەوا کاکەیی

لەم گوتارەدا باس لە شیعرەکانی تایبەت بە شەراب دەکەین کە لە لایەن [لی بای]ـەوە نووسراوە. ئەو شاعیرە ژمارەیەکی زۆر شیعری لەبارەی شەرابەوە وەک تەوەر و ناوەرۆک خوڵقاندووە. ئەم شیعرانە بریتین لە: [ستاییشکردنی باری دەروونی شاعیر، ڕوونکردنەوەی ئایدیاڵە سیاسییەکانی شاعیر، لێکدانەوەی بیروباوەڕی ئایینی شاعیر]، لە ڕێگەی «شیعرە شەرابییەکان»ـەوە کە شاعیر نووسیویەتی، دەتوانین تێگەییشتن لە شێوازی هونەری و هونەری شاعیر و تایبەتمەندییەکانی و هتد… بە دەسی بهێنین.
لی بای، نزیکەی (٢٤٣) شیعری پەیوەندیدار بە شەرابەوە نووسیوە، وەک [«شەراب»، «خواردنەوەی شەراب»، «خواردنەوە» و «سەرخۆشی/ مەستی» کە نزیکەی ١/٤ شیعری لی بای پێک دەهێنن. شیعرەکانی وەک «دەچێتە ناو شەراب» و «خواردنەوە بە تەنیا لەژێر مانگدا» باس لە هەستی دەوڵەمەندی ژیانی لی بای دەکەن. لی بای بە دوای ئارەزووە فراوانەکانی خۆیدا دەگەڕێت لە ڕێی شەرابەوە.
لی بای، ڕۆحی جوانیناسی شیعرەکانی جێگای ستاییشە. لە دەستکەوتە هەبووەکاندا، لە شیعری ئەو شاعیرەدا، «شەرابی باش»ـی خۆش ویستووە، هەروەها شیعری خواردنەوەی زۆر نووسیوە. لێرەدا لە لایەنی لیریکی ڕۆمانسی و شێوازی هونەری و تایبەتمەندییە مۆسیقییەکانی شیعری شەرابی لی بای بەر باس دەدەم کە لە ڕێگەی وێنەسازی شەرابەوە دەگەیەنرێت.

شێوازی هونەریی «شیعری شەراب»ـی لی بای
لی بای نوێنەری شاعیری لیریکە، سەرنجی لەسەر شیعری لیریکییە، بەڵام شیعرە شەرابییەکانی هێشتا سیفەتی ناوازەی سرووشتی خۆی هەیە؛
شیعرە شەرابییەکانی لی بای بە شێوازی هەمیشە گۆڕاو دەربڕراوە. کارەکتەری لی بای بوێر و بێ ڕێگرییە، بە دەگمەن شیعری شەراب بە پێی مەرجی بەیتە ئاساییەکان درووست دەکات، ژمارەی شیعری ڕێکخراو لە بەرهەمەکانیدا زۆر سنووردارە، دیاردەی دژە ڕێکخستنیش زۆر باو و ئاساییە. لی بای زۆرتر حەزی لە درووستکردنی شیعری یوێفوو و شیعری شێوازی کۆنە، چونکە نەخشی ڕستەکانیان بەقەد چوارگۆشەی شیعرە ڕێکخراوەکان ڕێکوپێکی داڕێژراو نین و درێژی شیعرەکان دەتوانن یان درێژ یان کورت بن. لەناو بەرهەمەکانی لی بایدا، ژمارەی شیعرەکانی یوێفوو لە ڕادەبەدەر زۆرن و دەستکەوتەکانیشی گەورەترینن. گرنگ نییە لە شێوە و ناوەرۆکدا، شیعرەکانی یوێفووی لی بای بە ناونیشان و وشەکانی ڕەسەن سنووردارن، بەڵام لە هەوا/ ڕیتم و بارودۆخ و زمان و هتد… داهێنانی هەیە، بەتایبەت لە هەوا/ ڕیتمدا، شوێن پێویستییەکانی هەست و سۆزی ناوەوە دەکەوێت بۆ ئەوەی هەواکە بە وردی ڕێک بخات. بیرۆکەکە ڕۆمانە کە زۆر لەگەڵ پێوەرە جوانکارییەکانی شیعردا دەگونجێت. بۆ نموونە لە «جیانجینجیوو»دا سەرەتا سێ وشە بۆ پێشەنگایەتی و حەوت وشە بۆ پەیوەستکردن بە کار دەهێنرێت و حەوت وشەکەیش هەوای چوار و سێ بە کار دەهێنن بۆ دەنگدانەوە بۆ پێش و دواوە لەگەڵ سێ وشەی یەکەمدا، ئەمەیش هەستێکی گشتی بە گەورەیی بە مرۆڤەکان دەبەخشێت. دواتر چەند ڕستەیەکی حەوت بزوێنی پەیڕەو دەکرێت بۆ ئەوەی دەقی تەواو هەستێکی بەهێزی هەوایی هەبێت و بە وردی هەستەکان دەرببڕێت، لە کۆتاییدا تێکەڵەیەک لە ڕستەی [سێ و پێنج و حەوت] بزوێن بە کار دەهێنرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بخوێنرێتەوە و هەستێکی بەهێزی هەبێت بۆ نەخشەی ئەم ڕستە جیاوازەی کە لە شیعرەکانی تری یوێفوو ناتوانرێت بەراورد بکرێت.
زمانی شیعرە شەرابییەکانی لی بای گرنگی بە لێهاتوویی زانستی ڕەوانبێژی دەدات و هونەرییە ڕەوانبێژییە زیادەڕەوییەکان تا ڕادەیەک لای باون. لی بای، زۆر زیادەڕۆیی لە زمانی ڕەسەنێتییدا دەکات لە ساتییشی مەیدا. چەندین جار ڕستەی ڕەوانبێژی بە کار دەهێنێت بۆ بەهێزکردنی هەستەکان. بۆ نموونە خەم و تووڕەیی ئەو شاعیرە بەرجەستە دەکات کە چەندین جار لێی دراوە و وێران بووە. شیعری «خەم دێت» جۆرێک لە جوانییەکی تراژیدی و تاریکی نیشان دەدات.

تایبەتمەندییە مۆسیقییەکانی شیعری شەرابی لی بای
جۆری مۆسیقای شاعیر کاریگەرییەکی قووڵی هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەو شیعرانەی دەینووسێت ئاسانن بۆ چێژوەرگرتن یان نا. لی بای لە زێدی گۆرانی و سەماکردندا ژیاوە، کە ڕەنگە بنەمایەک بۆ تایبەتمەندییە مۆسیقییەکانی شیعری شەرابی شاعیرەکە دابین کردبێت. شیعرەکانی لی بای هەموویان لە شیعرە شەرابییەکانیدا ڕەنگ دەدەنەوە و ئەم تایبەتمەندیانەیش بە تەواوی هەمان تایبەتمەندییەکانی مۆسیقان، بۆیە چێژوەرگرتن لە شیعرەکانی لی بای ئاسانترە. شیعر مەیلی ئاخاوتنی هەیە، ئەمەیش وادەکات مرۆڤی ئاسایی تێبگەن و فێربن و بیگوازنەوە، جگە لەوەیش شیعرەکانی لی بای کورت و پوختن، بە جۆرێک گرنگ نییە مۆسیقاژەنەکانی خزمەتی دەربار یان حوکوومەت یان مۆسیقاژەنەکانی ژیان لەناو خەڵکدا هەموویان حەز دەکەن شیعرەکانی لی بای هەڵبژێرن دێنە سەر دەنگی و دەگوترێنەوە. جگە لەوەیش زمانی شیعرەکانی لی بای لە درووستکردنی ڕێکوپێکی زمانی ناوازە لە هەوا جۆراوجۆرەکانی وەک ڕێکوپێکی و پشێوی، پوختی و دووبارەکردنەوە، خاوبوونەوە و خێرایی، کە شیعرەکانی لی بای جێگر و ئاسانن بۆ خوێندنەوە، باشە؛ ئەمەیش دەبێتە هۆی دابینکردنی ڕێگەیەکی گونجاو بۆ ئەوەی شیعرەکانی لی بای بچنە ناو مۆسیقاوە.
شیعری شەرابی لی بای موزیکییە و دەتوانرێت بخوێنرێتەوە و بگوترێتەوە، کەواتە چۆن ئەم شێوازەی خوێندنەوە و گۆرانی گوتنە بڵاو کردەوە؟ شیعر و موزیکەکانی لی بای لە سەردەمی شانشینی تانگدا بە دوو شێوە بڵاو بوونەوە؛ یەکێکیان لە ڕێگەی خوێندنەوە و گۆرانی گوتنەکەی شاعیرەوە بوو، ئەوی دیکەیان لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ گەیشا (ئاماژە بە مۆسیقاژەنە فەرمی و فۆلکلۆرییەکان کە لەو سەردەمەدا خەریکی مۆسیقای دەنگی بوون). بەرهەمهێنانەوەی شیعرە کۆنەکان بە شێوەی مۆسیقا بە کۆی دەنگ لە لایەن مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکان و هەروەها شارەزا و زانایانی پەیوەندیدارەوە ستاییشی کراوە، ئەم شێوە لەبارە بۆ قبوڵکردنی ئەنجامدەران و قەدرزانان، تێگەییشتنێکی قووڵتر لە کولتووری شیعری درێژخایەنی نەتەوەی چین ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە میراتگرتنی کڕۆکی کولتووری چینی. لە تایبەتمەندییە مۆسیقییەکانی شیعری لی بای دەردەکەوێت کە ئەو شاعیرە لە زێدی ڕۆمانسی مۆسیقا و شیعردا ژیاوە، لە خوێنی شاعیراندا، تایبەتمەندی مۆسیقای ئۆنتۆلۆژیی ئەو شاعیرە، شیعرەکانی شەراب دیارە. جگە لەوەیش شیعرەکانی بوونەتە بابەتی خوێندنەوەی خەڵک و نەخشەی مۆسیقاژەنان بۆ ئاوازدانان بۆ مۆسیقا لە سەردەمی بوونی شاعیر و نەوەکانی دواتردا، بە شێوەیەکی بەرفراوان لەناو خەڵکی ئاساییدا سووڕاوەتەوە.

شوێنپێ: قەڵادزێ
تەممووزی ٢٠٢٣




هۆکاری ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی سلێمانی بۆ تورکیا.. عوسانی حاجی مارف

تورکیا لەلایەک گوشارەکانی لەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان زیاد دەکات و لەلایەکی ترەوە پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ هەسەدە ئیدانە دەکات. هەروەها دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرێکی هەڵگری چەکدارانی کوردی سوریا لە ٢٦ی ئازار لە شاری دهۆک کەوتە خوارەوە، تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی لە سلێمانیەوە بۆ تورکیاو بە ئاسمانی تورکیا بۆ دەرەوە قەدەغەکرد، بەهۆکاری ئەوەی یەکێتی ڕێگە بە ئەندامانی (هەسەدە) دەدات کە فڕۆکەخانەکانی بەکاربهێنن.
ئەم پەیوەندیەی نێوان یەکێتی و هەسەدە، بۆتە مایەی پەرچەکرداری حکومەتی تورکیا بۆ ڕەخساندنی دۆخی بارگرژی لە سەر ناوچەکانی سلێمانی. ئەوەی جێگای بیر هێنانەوەیە، کاتی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ تورکیا گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ سلێمانی قەدەغە کرد بەو گومانەی کە یەکێتی پشتیوانی پەکەکە دەکات، بەڵام دوای ئەوەی یەکێتی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دژ بە چالاکییەکانی پەکەکە نیشانداو نووسینگەیەکی داخست، تورکیاش دەرگای گەشتەکانی بۆکردنەوە. ئەم پەیوەندیەی یەکێتی لەگەڵ پەکەکە و هێزە کوردیەکانی سوریا زیاتر بەدەوری لاهور جەنگی، کە پێشتر بەڕێوەبەری هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی و دەزگای زانیاری بوو، دەناسرایەوە. ناوبراو کاتی خۆی سەردانی هێزە کوردیەکانی سووریای کردبوو و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆیانەوە بە ئاشکرا لاهور پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هێزانە نیشان دەدا. هەربۆیە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەردۆغان بەدوای کوشتنی لاهورەوەیە! بەڵام پەیوەندی نێوان یەکێتی و هەسەدە، پەیوەندیەکی شەخسی لاهور جەنگی نەبوو، بەڵکو پەیوەندی نێوان یەکێتی و هەسەدە بوو. بافل تاڵەبانیش لە مانگی کانوونی دووەمی٢٠٢٢دا یەکەم سەردانی بۆ لای لایەنە کوردیەکانی سوریا ئەنجام داو چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەسەدە کەوت. پاش ئەوەی لاهوریش لە سەرکردایەتی یەکێتی وەلاخرا، بۆ تورکیا ئاشکرابوو کە بافل و سەرکردایەتی یەکێتی بەردەوامی بەهەمان پەیوەندی لەگەڵ هەسەدەدا دەدەن!
تورکیا بۆ گەیاندنی پەیامەکەی بە یەکێتی نیشتمانی لە ٧ی نیسانی ئەمساڵ لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کاروانێک کە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکی و یەکێتی و بەرپرسانی هەسەدەی تێدابوو. بیانوی تورکیا بۆ ئەو هێرشەی ئەوەبوو کە یەکێتی رێگایداوە بەهەسەدە بۆ بەکارهێنانی فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ کاروبارە سیاسی و سەربازیەکانی وەکو پردێکی ئاسمانی بۆ بەستنەوەی ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە بە دەرەوە. بەڵام سەرباری ئەو ئاگادارکردنەوەیەی تورکیا، یەکێتی بەردەوام بوو لە هاوکاریکردنی هێزەکانی هەسەدە کە تورکیا بە درێژکراوەی پەکەکەیان دەزانێت. لەم دواییانەداشدا مەزلوم کۆبانی لەگەڵ باڤڵدا سەردانی ئیماراتیان کرد و جگە لەوەش بەرپرسانی دیکەی هەسەدە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە سەردانی ئەوروپایان کردوە و سلێمانی بۆتە وێستگەیەکی گرنگی تایبەتی و دیپلۆماسی بۆ هەسەدە.
هەڵەیەکی گەورەیە گەر ئەم پەیوەندیەی نێوان یەکێتی و هەسەدە، وەک هەڵوێستێکی دڵسۆزانە یا “کوردپەروەرانە” بۆ یەکێتی پێناسە بکرێت، چونکە یەکێتی ناتوانێ یان نایەوێت بەتەنگ دانیشتوانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆیەوە بێت، خێرە وا ئێستا پەیوەندیەکانی لە گەڵ لایەنە کوردیەکانی سوریا بەهێزدەکات، کە واوەترە لە هەرهاوکاریەک، ئەگەر مەبەستی یەکێتی تەنها هاوکاری بێت!؟
بەو مانایەی یەكێتی نیشتمانی کە وەک بڕیارێک تەواوی چارەنوس و بەرژەوەندیەکانی خۆی گرێداوە بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئاکامەکەی خۆخستنە ژێر باری فشارو هەڕەشەکانی تورکیای لێدەکەوێتەوە، بۆیە دەرگای گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ ناکەنەوە. هەروەها ئەتوانین بە جۆرێکی تریش بڵێین ئەم جۆرە پەیوەندیانەی یەکێتی بەشێکە لەو شەڕو سیاسەتانەی کە بۆ کێبرکێ و وەستانەوەیە لەبەرامبەر بنەماڵەی بارزانی و پارتیدا ئەنجامی ئەدات. دەنا بۆ یەکێتی لە ناوچەی خۆیدا دەکەوێتە ژێر فشاری ئێرانەوە بۆ چەککردنی لایەنە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، لەملاشەوە نەک هاوکاری، بەڵکو پەیوەندی تایبەت لەگەڵ ئەو لایەنە کوردییانەی سوریا بەهێزدەکات، کە وەک ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەناسرێن!؟ کێشەکە ئەوەیە یەکێتی ناتوانێ ئەو هاوسەنگیە ڕابگیرێت کە لە پشتیەوە بەرژەوەندیەکی سیاسی پابەندبون بە ئێران و حکومەتی عێراقەوە وەستاوە، نەك مەبەست هاوکاری و دڵسۆزیە بۆ لایەنە کوردیەکانی سوریا. بەگشتی ئەتوانین بڵێین یەکێتی نیشتمانی خۆی خزاندۆتە ناو دووڕێیان و گەمەیەکەوە، هەوڵئەدات بە سوتاندنی دواین وەرەقەی قوماری دەستی، خۆی لەو قەیرانە دەربهێنێت کەبەرەو بچوکبونەوەو هەڵوەرینی زیاتری دەبات. ئیتر لەگەڵ ئەم وەرەق سوتاندنە دانیشتوانی کوردستانیشی پێوە بسوتێ لە ئەجندای بنەماڵەی تاڵەبانیدا بایەخێکی نیە.




جاشزادەكانی كورد و كوڕی چەكفرۆشە ئەڵمانیەكە.. عەلی مەحمود محەمەد

ماوە ماوە كە جاشێك دەمرێت بەهەر هۆكارێك بێت, منداڵاكانیان كە پێشتر هەندێكیان خۆیان وەك مرۆڤی سەردەمی و باش دەناساند, تەنانەت زۆریشیان ئۆپۆزسیۆنن, دەكەونە پیاهەڵدان و پاككردنەوەو جوان نیشاندانی باوكیان, بەمەش خۆیان دەكەنە شەریكە بەشی تاوانەكانی باوك و كەسەكانیان, چونكە بەرگری لە تاوان بۆ خۆی تاوانە, هەوڵدان بۆ سڕینەوەی تاوانیش تاوانە, چ لە روانگە یاسایی و روانگە ئەخلاقییەكەی وە چ وەك مێژوو و سیاسەتیش, بەكاروانی دوورو درێژی زۆرو ئالای گەورەی كوردستانەوە لە گۆڕیان دەنێن, لە كاتێدا مرۆڤە تیكۆشەرو رۆشنبیرەكان بە بێدەنگی و رووت و قوتی لە گۆڕ دەنرێن. لە ژیانم تەنها یەكێكم بینییوە جیا بووە باوكی جاشیش نەبوو, بەڵكە موختار بوو لە لایەن پێشمەرگەوە كوژرا, كوڕەكەی ئازایانە زوو رایگەیاند باوكم تاوانبارەو كێشەم لە گەڵ لایەنی بكوژی باوكم نییە, تەنانەت چووە ڕیزی پارتی بكوژی باوكییەوە, پۆستی بالاشی وەرگرت, لەو بوارە نموونەی جوانی پێشكەش كرد, كەچی ئێستا هەندێك حیزب و راگەیاندن تەنها پەلاماری ئەو دەدەن چاو لە هەموو نموونە ناشرینەكان دی دەپۆشن, بەمەش دەكەونە ناو تاوانە بە پاككردنەوەو جوانكردنیان.
سەرۆك جاشەكان هەموو بە خەفیفەو سەقیلەوە تاوانبارن, جارێ ئامر مەفرەزە خاسە هەموو بە ئیمتیاز تاوانبارن, دەرچوونی مەفرەزەی تایبەتی بۆخۆی پاداشتی تاوان بوو دەدرا بە تاوانباران و نۆكەران, كەس بە یانەسیب مەفرەزەی بۆ دەرنەچووە, بگرە جاشی مەفرەزە خاسەكانیش كەمیان هەیە نەگلابێتنە تاوانەوە, دیارە حەشاماتەكەی ژێرەوەی فەوجەكان كە نزیك 400000 كەسبوون ناڵێم, فەوجەكانیش بەرپرسانی سەرەوەیان هەموو گلاونەتە تاوانەوە, لەوانەشە بەرامبەر حیزبێك یان كەسانێك هاوكارییان كردبێت, وەلێ بەرامبەر پارتی دیكەو لە ناوچەی دیكە تاوانیان كردووە, ئامری فەوج و مەفرەزە نییە لە دوای رێكەوتی 8-9-1987 ەوە تا 6-9-1988و واتا بە درێژایی 363 رۆژ لەناو تاوانا نەبووبێت, ساڵ و مانگ و رۆژەكان دیكە باس ناكەم, نەبووە لەو ماوەیە بەردەوام بەشداری تاوانی نەكردبێت, ئەوە بڕیار بووە, بڕیاری بیرۆی باكووری پارتی بەعسی عەرەبی ئیشتراكی ژمارە 5731, واتا بڕیاری عەلی حەسەن مەجید, كە ناوی مەجید هات, كەواتا پیاویان نەبووە جێبەجێی نەكردبێت .
كاك ئارێز داراپوور تێكۆشەرێكی سنەییە, فەرماندەو كۆنە چریك و ئێستا دیموكراتە, جارێك سەرەتای دوو هەزارەكان داوای لێمكرد كەسێك كوڕی خاوەند كۆمپانیایەكی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری چەكی كیمیاوییە دەیەوێت بڕوات بۆ هەڵەبجەو داوای لێبوردن لە خەڵكەكەی بكات, بە داخەوە رۆژی خۆی نەمانتوانی دەعوەتی بكەین و وەلامیشمان نەدرایەوە, لە كاتێدا نموونەیەی بالا بوو بۆ دان نان بە راستییەكان.
ئێستا لەم نموونە جوانەوە, هەقی وایە بەچكە جاشەكان فێر بن و ئەزموونی لێوەربگرن ئەم رێگایە بگرنە بەر, داوای لێبوردن لە قوربانیان و خەڵك بكەن, لە پای تاوان و خیانەتی باوكیان, بزانن باوكیان بە كاروانی ئۆتۆمۆبێل و ئالای كوردستان لە سایەی دەسەلاتێكی بێكەرامەتدا لە تاوان پاك نابنەوە, جوان نیشاندانی باوكیان بەشدارییە لە تاوان, درێژە دانە بە تاوانی باوكیان.
ئەوان بەرپرس نین لە تاوانی باوكیان, بەڵام هەوڵدان بۆ سڕینەوەی تاوانەكای باوكیان و جوانكردنیان راستەوخۆ دەیانكاتە شەریكە بەشی تاوان, ئەمەش جۆرە جاشیەتییەكە بۆخۆی, چاكترە و رێگا دروستەكەی ئەوەیە خۆیان لە تاوان و مێژووی باوكیان پاك بكەنەوەو باوەڕ بە راستییەكان بهێنن كە باوكیان خیانەتكارو تاوانبار بوونە, نە لێبوردنی بەرەی كوردستانی, نە گەرمكردنی شەڕی ناوخۆیی, نە كاروانی دوورو درێژی پرسەكەرانی گۆڕستان , نە ئاڵا 10 هەزارییە چینییەكانی سەر تابووتەكانیان نایانشواتەوە لە تاوان و خیانەت, ئەوە خانەنشینییەكەشیان گەندەڵییەو لە دەرەوەی یاسای خانەنشینییە, چونكە ئەوەی رۆژێك جاشێتی كردبێت دووای پێشمەرگایەتی خانەنشینی نایگرێتەوە. ئەوان بە داكۆكیكردن لە باوكیان درێژە بە جاشێتی و تاوان دەدەن و دەچنە سەر رێگاكەی باوكیان, ڤایرۆسی جاشێتی لە جەستەیان دەچێنن, داكۆكیكردن لە تاوان هەوڵدان بۆ پەردە پۆشكردنی تاوان بۆ خۆی تاوانە و پێویستە سزای بۆ دابندرێت و رێگای لێ بگرترێت, نەخوازەلا تۆمەت هۆنینەوەش بۆ شەهیدان و بەلارێدا بردنی روداوەكان بۆ خۆی خیانەتە لە مێژوو و هەیبەتی قوربانیدەران و ناشرینكردنی شەهیدان.
پێویستە یاسایەك دەربكرێت بۆ تاوانباران, رێگا بگرێت لەوەی جوان نیشان بدرێن وە قەدەغەی ئەوەش بكرێت ئالای كوردستان لە سەر گۆڕ و تابوتیان دابندرێت, ئەگەر رێزی ئاڵاكەتان دەگرن.




ئێران .. گوللەیەکی دەرچووی بێ گەڕانەوە لە دژی دیکتاتۆرییەت!.. عەبدولڕەحمان گەورکی

لە گۆشە نیگایەکدا.. بەدیلی دیموکراتیک لە ئێران و تێپەڕبوون بە ناو پیلانەکاندا!
عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی

بە نزیکبوونەوە لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران کە دۆست و دوژمن لێی ئاگادار بوو، ئەم نیگەرانییە لە ئاڕادا بوو کە چ چارەنووسێک لە بەردەم موقاومەتی ئێراندا چاوەڕوان دەکرێت! حکومەتی فەڕانسە خۆپیشاندانەکەی رۆژی یەکەمی ژوئییە(10ی پووشپەڕ)ی بە قەدەغە راگەیاند! پۆلیسی ئاڵبانی رۆژی 20ی ژوئەن (30ی جۆزەردان) هێرشی کرده سەر ئەشڕەفی3 و دەستی بەسەر شت و مەکی دانیشتوواندا گرت! بە پێی هەواڵێک کە هێشتا باسەکەی گەرمە و لەسەر مێزە و لە هەنگاوێکی کتۆپڕ و شۆک هێنەردا، پۆلیسی ئاڵبانی زیات لە (200) کامپیۆتەری ئەشڕەفی3ی رادەستی رژێمی ئێران کردووە! وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش بە کاوێژکردنی هەڵوێستی قێزەونانەی هەمیشەیی خۆی، وێڕای پشتیوانیکردنی لەم هەنگاوەی پۆلیسی ئاڵبانی، تیشکی سەوزی بۆ رژێمی ئێران لێدا! هەموو ئەو شتانە نیگەرانییەکانی بەسەر یەکدا کەڵەکە کردبوو!
ئەم کەش و هەوایە، جیا لە میکانیزم و هەندێک رەهەندی، زۆر لە گۆڕانکارییەکانی بەهاری 2003 دەچوو کە لەو رۆژانەدا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، بنکە و بارەگاکانی موقاومەتی ئێران لە ناو خاکی عێراقیان بۆمباباران کرد! لە فەڕانسەیش هەزاران پۆلیسی ئەو وڵاتە لە هەنگاوێکی نایاساییدا هێرشیان کردبووە سەر بارەگای ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران و … هتد.
هەروەک رۆژانی یەکەمی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە، دەسەڵاتی دیکتاتۆریی مەزهەبیی ئێران، دابووی لە قاقای پێکەنین و هەڵپەڕکێ و هەڵبەز و دابەزکردن! بەڵام لە هەردوو ئەم کەش و هەوایەدا و بە مەودای زەمەنیی بیست ساڵ، شایی و هەڵپەرکێی دەسەڵاتی ئاخوندی زۆری پێنەچوو کە لێی بوو بە (شین) و (ڕۆ ڕۆ) و رەوتی گۆڕانکارییەکان بە جۆرێک گۆڕدار و بەرەو ئاقارێک چوو کە لە دەسەڵاتی ئاخوندی بوو بە (ژار) و تاڵی زیاتریشی بە دواوەیە! لەم دوو پێشهاتەیەدا، دوو هێزی دژ بە یەک و نەیار لە دژی یەکتر ریزیان بەستووە. خەڵکی و بەرخۆدانی ئێران لە لایەک و، دیکتاتۆرییەت و پشتیوانانی دیکتاتۆرییەت لە لایەکیترەوە!
سازان لەگەڵ دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەتی ئێران!
ئەگەرچی بە درێژایی مێژووی چەند دەیان ساڵەی ئەمدواییەی تایبەت بە ئێران، سیاسەتی سازان لەگەڵ دیکتاتۆرییەتی مەزهەبی بەردەوام لە کاردا بووە، بەڵام ئەوەی سازانی ئەمجارەمان بۆ جیا دەکاتەوە، راپەڕینی ئەمدواییەی خەڵکی ئێران و رۆڵی ناوازەی بەدیلی راستەقینە و دیموکراتیکی خەڵکی ئێرانە!
لەم راپەڕینەدا، لە لایەک، گەلانی جیهان بە چاوی خۆیان بینییان کە خەڵکی ئێران خوازیاری رووخاندن و نەمانی دیکتاتۆرییەتن لە وڵاتەکەیان و لە پێناویدا و لە مێژوودا تێچوویەکی زۆری گیانی و ماڵییان بۆ داوە! لە لایەکیترەوە، ئەم راستییە بۆ جارێکیتر دەرکەوت کە بەرانبەر به دیکتاتۆرییەت لە ئێران، لە (بەدیلی دیموکراتیکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران) بە دەر، هیچ بەدیلێکیتر بوونی نیە و ئەوەی لەم راپەڕینەی دواییدا و لە لایەن هەندێک لایەنی ناوچەیی و نێودەوڵەتیەوە زەق کرایەوە، بێ بنەما و وابەستە و هەڵقوڵای دیکتاتۆرییەت بوون لە ئێران و لە ناو کۆمەڵگای ئێراندا بێ رەگ و ریشەن!
وتەی نوێ!
خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ئەمساڵی رەوەندی ئێرانی لە پاریس، کە دیمەنێک بوو له چالاکوانان و هۆگرانی ئازادی لە سەرتاسەری جیهان، بەر لە هەر شتێکیتر، هەڵقوڵاوی رووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی و نایەکسان بوون لە نێوان ئەم دوو هێزە دژ بە یەکە، کە لە راپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێراندا، چووە ناو دواقۆناغی خۆیەوە!
(راپەڕینێکی سەرکەوتوو) کە دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەت لە ئێرانی گەیاندە لێواری رووخاندن و (بەدیلێکی بەهێز) کە پوتانسیەل و ناوازەبوونی خۆی لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران بە تەواوی سەلماند. بە واتایەکیتر، ئەوەی ئێستا کەوتووەتە بەر دیدی هەمووان، پەلەقاژەی کۆنەپەرستی و کۆلۆنیالیزم (ئیستیعمار)ە کە نیزیک بوونەتەوە لە کۆتایی خۆیان. بە وتەی مایک پێنس، پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەمریکا کە لە وتارەکەی خۆیدا لە گردبوونەوەی پاریس رایگەیاند، نە رژێمی ئێران ئەوەندەی ئێستا (لاواز) بووە و نە موقاومەتی ئێران ئەوەندەی ئێستا (بەهێز) و (رەوا) دەرکەوتووە!
ئەگەر سیاسەتی سازان لەگەڵ دیکتاتۆرییەتی مەزهەبی لە ئێران لە فەڕانسە، بە رێگەی قەدەغەکردنی خۆپیشاندان و بە پاساوی نەبوونی ئاسایشی خۆپیشاندەران هاتە مەیدان، موقاومەتی ئێران بە رێگەی (یاسا و دادگا)وە تووشی شکستی کرد! ئەگەر ئەم سیاسەتە، ویستی جل و بەرگی یاسا و داد، بە بەر هێرشکردنی پۆلیس بۆ سەر (ئەشڕەفی3)دا بکات، موقاومەتی ئێران بە رێگەی (دادگا و یاسا)وە بەرەنگاری بووەوە و تەنانەت بەر لە سەرکەوتنی داد، بە خێرایی پێناسەی نادادگەری و دژە یاساییەکەی ئەم هێرشکردنەیش دەرکەوت!
دوو ڕێیانی مێژوو!
پرسی ئێران و بەرخۆدانی ئێران که ئێستا لەسەر مێزی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە، لە سەرووی بەرنامە و سیاسەت و تەنانەت ستراتیژیی یەک یان چەند وڵاتی پێوەندیدارە لە پێوەند لەگەڵ ئێران. ئایا دەوڵەتانی جیهان، دێنە تەنیشت خەڵک و بەرخۆدانی ئێران، یان دەچنە تەنیشت دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەت لەو وڵاتە؟! لۆژیکی مرۆیی و واقیعبینی و پێشکەوتووانە پێمان دەڵێت کە لە وەرچەرخانێکی مێژووییدا ناچار دەبن لە بەرژەوەندیی خەڵک و موقاومەتی ئێراندا هەنگاو بنێن!
هێز و بەهێزبوونی بەدیل!
موقاومەتی ئێران لە رێڕەوی پێشهاتە جەرگبڕەکانی سەردەمدا، زۆرجار وەک قەقنەس لە خەڵووزی خۆیدا باڵی گرتووە و رەوایەتی خۆی سەلماندووە. وەک چۆن رەوتی کۆنەپەرستی و کۆلۆنیالیزم، بە تایبەت لە چەند دەیەی رابردوودا، هەوڵی ئەوەیان داوە ئەم موقاومەتە لە ناو بەرن. بەلام هەموو جاریک لوتیان شکاوە و تووشی شکستی گەورە بوونەتەوە!
هەموو گەلانی جیهان بە چاوی خۆیان بینیان کە لە راپەڕینی ئەمدواییەدا، پاشماوەکانی دیکتاتۆرییەتی شا، چۆناوچۆن بە هانای دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەتی مەزهەبییەوە چوون تا دەستکەوتەکانی راپەڕینی خەڵکی ئێران و موقاومەتی ئێران بە تاڵان ببەن هەتا دیکتاتۆرییەت لە ئێران لە سەر پێ و لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە!
هەموو گەلانی جیهان بە چاوی خۆیان بینیان کە چۆناوچۆن (کۆلۆنیالیزم) بە هانای (دەسەڵاتی کۆنەپەرستی)یەوە چوو بۆ یارمەتیدانی ماڵی و میدیایی و پڕوپاگەندەیی دیکتاتۆرییەتی ئایینی و جارێکیتر، هەندێک (بووکە شووشە)یان قوت کردەوە بە مەبەستی (رفاندنی سەرکردایەتیی شۆڕش) و خستنە پەڕاوێزی (بەدیلی دیموکراتیک)!
هەموو گەلانی جیهان بە چاوی خۆیان بینیان کە ئەگەر موقاومەتی ئێران، ئامادەی شەقام و گۆڕەپانی سیاسی نەبوایە و لە بەرانبەر دیکتاتۆرییەتدا نەوەستایە، چارەنووسی هەموو تاک و لایەنە ئێرانیەکان، بە تایبەتی لە راپەڕینی ئەمدواییانەدا چی بەسەر دەهات و بەرەو کوێ دەچوو! موقاومەتێکی کە بەر لە هەر شتێک، گەنجینە و سەرمایەیەکی مێژوویی و نیشتمانییە بۆ هەموو ئەو ئێرانیانەی هۆگری ئازادی و رزگاریی ئێرانن!
هەموو گەلانی جیهان بە چاوی خۆیان بینیان کە (خۆڕاگری لە بەرانبەر سازان لەگەڵ دیکتاتۆرییەتدا) و (خۆڕاگری بەرانبەر بە پیلانگێڕییەکانی کۆنەپەرستی و کۆلۆنیالیزمدا) تەنیا لە توانا و توانستی ئەم بەدیلەدا بووە کە هەم خۆپیشاندان و گردبوونەوەکەی لە پاریس بەڕێوە برد و هەم بەدیلە دەستکرد و بێ بنەما و وابەستەکانی پووچەڵ کردەوە و هەمیش پیلانگێڕییە سیاسی و بە رواڵەت دادوەرییەکانی سازشتکارانی کردە بڵقی سەر ئاو و رێگای خۆی و گەلەکەی بەرەوسەرکەوتن لە ئێران کردەوە!
گەشەسەندنی موقاومەتی ئێران!
گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئیران، جارێکیتر ئەم راستیەی سەلماند کە (ئەشڕەف دووبارە ئەشڕەف) وەک (رەمزی سەرکەوتن)ی بەدیلی دیموکراتیک بەسەر کۆنەپەرستی و کۆلۆنیالیزمدا دووبارە گەشەی سەند و جیهانی لە دژی دیکتاتۆرییەت لە ئێران بە هاندراوی و گرژی هێشتەوە!
لە خۆڕا و بێ هۆ نیە کە هەزاران پەرلەمانتاری جیهان، سەدان کاربەدەست و کەسایەتیی بەرجەستەی نێودەوڵەتی و لەوانە مایک پێنس، پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەمریکا و خاتوو لیز تراس، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا(2022) و …هتد لە ریزی ئامادەبووانی ئەم گردبوونەوەیەدا بوون و پشتیوانیکردنی خۆیان لە راپەڕین و موقاومەتی ئێران و بە دیاریکراوی، پلاتفۆڕمی خانمی مریەم رەجەوی بۆ ئێرانی ئازادی دواڕۆژ راگەیاند. دیمەنێک کە نەک تایبەت بە وڵاتیکی دیاریکراوی وەک ئێران، بەڵکو باس لە رووبەڕووبوونەوەی مێژوویی جیهان دژ بە دیکتاتۆرییەتی مەزهەبی دەکات و ئاسەواری ئەو رووبەڕووبوونەوەیە، تەنانەت بەر لە رووخاندنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران، هەموو جیهانی گرتەوە!
کۆتایی




فەقێی شەشڕوو، نامەی دڵداری بۆ خوشکی فەقێیەکی هاوڕێم دەنارد.. شەماڵ بارەوانی

ئەو فەقێ شەشڕووە، گوتم هەر ڕۆژە و ڕووێک بوو.
بەسەرهاتێکی تر هەیه، لەو بەشەی بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گومڕا دەمەوێت بۆتانی باس بکەم.
فەقێیەکمان لەگەڵ بوو لە حوجرەکەی(محمەدییه)، خەڵکی لای(چەمچەماڵ)بوو. خوشکێکی لە زانکۆی سەڵاحەدین خوێندکاربوو و لە بەشەناوخۆیی(١٨ی شوبات) دەمایەوە.
کچەکە زووزوو دەهات بۆ حوجرە، بۆ سەرەدانی برا فەقێیەکەی.
ڕۆژێک کچە بە براکەی دەڵێت: لەبەر زانکۆ و تاقیکردنەوە و شت لەوانەیه نەتوانم زووزوو بێم بۆ سەردانیت، ئەگەر ژمارە تەلەفۆنی فەقێیەکی هاوڕێتم بدەیتێ تا لە ڕێگەی ئەوە تێلت بۆ بکەم.(فەقێیەکە تەلەفۆنی نەبوو) ئەو فەقێیەش دەڵێت زۆر باشه، فەقێیەکمان لەگەڵە زۆرکەسێکی ئەمین و جێگای متمانە و باشە، ها ژمارەکەی ئەو.
داماوەی بۆ ژمارەی ئەو(فەقێی شەشڕوو)ە نادات بە خوشکەکەی.
ماوەیەک خوشکەکەی هەر لە ڕێگەی ئەو ژمارە و تەلەفۆنەی فەقێی عەلەساس فوول(ڕۆحانی و ئەمین و جێگای متمانە)، خوشکی فەقێی هاوڕێم، تەلەفۆن بۆ برا فەقێیەکەی دەکات و چاک و چۆنی دەکات و هەواڵی دەپرسێت.
فەقێی شەشڕوو، بۆ ئەوە ناقۆزێتەوە و مرخ لە خوشکی فەقێ خوش ناکات! دەست بەناردنی نامەی دڵداری و ڕۆمانسی دەکات و دەیەوێت کچە بخاتە داوی دڵداری خۆیەوە.
کچە ڕێک مەعدەنی ئەو فەقێ شەشڕووەی بۆ ئاشکرا دەبێت و ئەو بابەتی نامە ناردنە بۆ فەقێی برای باس دەکات و نامەکانیشی هەموو پیشان دەدات و پێی دەڵێت: تۆ فەقێی تر نەبوو تا ژمارەی ئەو فەقێ خوێڕییەم بدەیتێ؟ هاهاها.
کاکە ئەو فەقێیە بێتامی کردووە و تەواو بێزاری کردووم هێندەی نامەم بۆ بنێرێت.
ئەو بەسەرهاتی نامە ناردن و شتە، فەقێیەکە کە لە حوجرە زۆر هاوڕێ و هۆگری من و فەقێیەکی تربوو، بۆ من و فەقێیەکی تر(فەقێ هەیاس)ی باس کرد. دواتر فەقێکانی تر هەمووی بەو نامە و شتەی فەقێی شەشڕوویان زانی.
کاتێک بەهۆی پیلانی ئەو فەقێ شەشڕووە من بۆ سلێمانی گواستراومەوە و فەقێ هەیاسیش کە ئێمە نەماندەتوانی دوور لە یەکتری بین، مەلاکان لەبەر ئەوە لەگەڵ من نەقلی سلێمانییان کرد.
ئەو فەقێیەش گوتی: من ناتوانم بێ ئێوە لێرەبم، ئێوە بۆ دۆزەخیش بڕۆن، من هەر لەگەڵتان دێم. ئەویش لەگەڵ من و فەقێ هەیاسی هاوڕێم هات بۆ سلێمانی.
دواتر کە ئێمەهاتینەوە بۆهەولێر ئەو فەقێیە زۆر بۆمان گریا و دەیگوت: ئێوە لێرە بڕۆن ناتوانم فەقێیاتی بخوێنم. زۆر تکای کرد کە نەڕۆین و جێی نەهێڵین. ماوەیەک دوای ئەوە(ڕۆیشتنی ئێمە لە سلێمانی) فەقێیاتی جێ هێشت.
ئەو فەقێ شەشڕووە دوای ئەوەی لە حوجره دەرکرا، ڕۆژێک تێلی بۆ کردم. ئەوکات لە حوجرە و مزگەوتێکی تر دەمایەوە و هێشتا نەگەڕابووەوە شوێنەکەی خۆی لەو مزگەوت و حوجرەیەی ئێمە.
کە تێلی بۆ کردم، گوتی: مەلاشەماڵ، حەزدەکەم بتبینم. مەوعیدێکمان دانا و ڕۆیشتم لەناو بازاڕ و لە شوێنێکی نزیکی شەقامی باتە دانیشتین.
فەقێیەکیش(بە داخەوە کە بیرم نەماوە کامە فەقێ بوو) لەگەڵم هات و لە دوورەوە چاودێری دەکردین. گوتمان کێ ناڵێت مەبەستێکی خراپی هەیه و دەیەوێت زەربی خۆیم لێ بووەشێنێت؟
دەمزانی کە زۆر ڕق و غەرەزی لە منە، بەهۆی ئاشکراکردنی ڕووی ڕاستەقینە و مەعدەنی بۆ هەمووان و دەرکردنی لە حوجرە.
ئەوڕۆژە وەک سیفەتی پێشووی، زۆر مەکر و نازی کچانەی کرد و دەیگوت: مەلاشەماڵ، با ئێمە چیتر دژایەتی یەکتری نەکەین. من و تۆ پێشووتر وەک دوو برا وابووین. تۆ حافیزولقورئانیت و زۆرم خۆش دەوێیت، بڕوابکە هیچ مەبەستێکی خراپم نییە.
به زمانە نەرم و درێژەکەی، زۆر قسەی لەو جۆرەی بۆکردم. من کەم قسەم کرد، هیچ باوەڕم بە بەڵێن و قسەکانی نەبوو و دڵم پێی دەگوتم کە ئەو فەقێ شەشڕووە لەژێرەوە خەریکی یارییەکی ترە و وا بەئاسانی یەخەم بەرنادات و بێگومان تۆڵەی خۆی دەکاتەوە و لەو داوای بینینەی من مەبەستێکی هەیه.
هەڵبەت دەیویست لە دژی حوجرەکە هانم بدات و خۆی وەک مەزڵوومێک پیشان بدات و دەویست گرووپ و هەوادار لەناو فەقێیەکان دروست بکات.
هەڵبەت بە جیا بانگی فەقێی تریشی کردبوو و دیداری لەگەڵ کردبوو، بێئەوەی ئێمە هەردووک فەقێ کە زۆر هاوڕێ بووین ئاگاداری ئەو پیلان و تاکتیکەی فەقێی شەشڕوو بین(ئەو فەقێیە خۆی باسی ئەو دیدارهی خۆی و فەقێی شەشڕووی بۆکردم)
ماوەیەک ئەو فەقێیە و چەند فەقێیەکی تریشی لەخشتە برد و کردنی بە هاوئاوازی خۆی و سەرەنجام دوو فەقێ لەو چەند فەقێیەش لە حوجرە دەرکران( لەبەشی تر بەدرێژی باسی ئەو دەرکردنەی ئەو دوو فەقێیەی هاوڕێم دەکەم، کە دانەیەکیان بە پاساوی مەیل بۆ کۆمەڵی ئیسلامی و عەلی باپیر دەرکرا و فەقێی شەشڕوو وای حاڵی کردبوو کە لە قوتابخانە و حوجرەی محەمەدییه لەسەر ئینتیمای بۆ کۆمەڵی ئیسلامی و عەلی باپیری دەرکراوە و زانیبووی ئەو فەقێیە مەیلی بۆ کۆمەڵ هەیه، لەو ڕێگایە بۆی چووبوو و گوتبووی ئەها لەسەر عەلی باپیر چییان بەسەرهێنام و بەو فێڵە عاتیفە و مەیل و سۆزی ئەو فەقێ سادە و دڵپاکەی جووڵاندبوو و دژی حوجرەکەی ئێمە هانی دەدا. کە له حەقیقەتدا وەک پێشووتر باسم کرد، کە ئەو فەقێ شەشڕووە لەسەر شەشڕوویاتی و هەبوونی ناسنامەی حیزبی تر و بە تۆمەت و گومانی سیخوڕی و شت بۆ حیزبی تر دەرکرا. بەڵام هی ئەو هاوڕێ فەقێیەی ترم، کە شەشڕوو تێکی دا، لەسەر عەلی باپیر و کۆمەڵ بوو).
سێ فەقێی تریش کە هەر ئەو فەقێ شەشڕووە هێنابوونی بۆحوجرە و خەڵکی دەڤەر و شوێنەکەی خۆی بوون لای مووسڵ. ماوەیەک ئەوانیشی تێکدا و لەگەڵ دوو فەقێیەکەی تر کە دەرکران، کردبوونی به گرووپێک و خۆیان لە ئێمە جیاکردبووەوە و به قسەی مەلاکان و ئیدارەیان نەدەکرد و بە نهێنی تێکەڵی فەقێی شەشڕوویان دەکرد و دەستیان لەگەڵ تێکەڵ کردبوو.
مەلاکان و ئیدارەی قوتابخانە ئینزاریان دانێ و ئاگادریان کردن کە ئەگەر لەو فەقێ شەشڕووە و دوو فەقێ دەرکراوکەی تر دوورنەکەونەوە و پەیوەندییان لەگەڵ نەپچڕێنن و واز لەو گرووپ و گرووپکارییە نەهێنن، هەمان شێوەی فەقێی شەشڕوو و دوو فەقێیەکەی تر لە حوجرە دەردەکرێن.
باوکی فەقێکانیشیان بانگ کرد و باوکی فەقێکان بە کوڕەکانی خۆیان گوت: بە گوێی ئیدارە و مەلاکانتان
بکەن و لە و فەقێیە دوورکەونەوە.
ئەوانیش وایان کرد و فەقێی شەشڕوو لە پیلانەکە(دوای تێکدانی دوو فەقێ و بوون بە هۆکاری دەرکردنیان لە حوجرە) شکستی هێنا و نەیتوانی من و سێ فەقێکەی تر و هیچ فەقێیەکی تر بباتە ژێر باڵی خۆی.

فەقێی شەشڕوو بەو شێوازە دەیویست لەناو حوجرە گرووپ لە فەقێکان دروست بکات و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریان بێنێت.
فێلبازەی لەسەرەوە ڕێککەوتنی لەگەڵ دەکردم و لە ژێرەوەیش خەریکی پیلان بوو لە دژم و لای(ح. تورکمان) دەیگوت: ئەو فەقێ شەماڵە سەری هەموو ئاژاوەیەکە و ئەو منی گەیاند بەم ڕۆژە(ماسکی سەر ڕووی ڕاماڵیم).
دوای ماوەیەک لەوەی کە گوتی: هیچ خراپەیەکم بۆتۆ نییە. ڕێک من وەک باسم کرد لە هەولێر و لە حوجرە و قوتابخانەی(محەمەدییە) و مزگەوتی(حاجی قەرۆک) گواسترامەوە بۆ سلێمانی و بۆ حوجرە و قوتابخانەی(غەزالی) و مزگەوتەکەی حەمەی (حاجی ڕەشید).
ئەو فەقێ شەشڕووە، بیرمە دوای چەندین ساڵ و لە قۆناغی چواری کۆلێژ و له کۆتاییەکانی دەوام بووم، ڕۆژێک لەگەڵ فەقێیەکی تری هاوڕێم(یەکێک لەو دوو فەقێیەی باسم کرد کە کاتی خۆی فەقێی شەشڕوو کردبووی به گرووپی خۆی و بووە هۆکاری دەرکردنی لە حوجرە) کە دەهات بۆ ئاکرێ و منیش لەگەڵی گەڕامەوە بۆ بەردەڕەش بە کەورگۆسک داهاتین. ئەو فەقێ شەشڕووە، ئەوکات ماڵی لەوێ بوو و لە مزگەوتێک مەلا بوو. فەقێیەکە گوتی نازانم چی کارێکی بەمنە و تۆزێک لا دەدەین بۆ لای. گوتم: کاکە من نامەوێ چاکوچۆنی ئەو کەسە بکەم و با نەزانێت من لەگەڵ تۆم.
فەقێیەکەی هاوڕێم هاتە خوارەوە و چاکوچۆنی لەگەڵ کرد(ئەوان هەردووکیان خەڵکی یەک دەڤەر و شوێن بوون).
من لەناو ئۆتۆمبیلەکە خۆم نزم کردبووەوە و نەمهێشت ئەو فەقێ شەشڕووە بمبینێت.
ئەو فەقێیەی کە لە بەشی تر گوتم: نازانم ئێستا لە کوێیه.
ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ فەقێیەکی هاوڕێم کە ئێستا مەلایە لە دەڤەری ئاکرێ، ڕۆیشتین بۆ مووسڵ و باسی ئەو فەقێ شەشڕووەی بۆ کردم و گوتی: کورە مەلاشەماڵ، ئاگات لێی نییە؟ ئیستا لێرە(مووسڵ)خۆی لە خەڵک کردووە بە عەللامە و شێخ و خەڵکی وەک شێخێک و مەلایەکی زۆر موهیم سەیری دەکەن.
کە ئەو مەلایەی هاوڕێم وای گوت، دامانە قاقا.




شیعر/ ئێوارانە- ٤٢.. سەردار جاف

ديسانەوە ئێوارە هات
سيحر دەبێتە ميوان و
چراخانمان فوو لێ دەکرێ
ئەم ئێوارە لە ئامێزی دوێ ئێوارە ئاڵاوە
باوەش بۆ يەکدی دەکەنەوە
خەون بە کراسە رەنگاڵەکەوە دەبينين
هۆدەيەکی ئەفسوناوی
راڕەوێک تاريک و روون
داڵانێ پڕپڕ لە خێو
خێو ختوکەی خەياڵە خەراباتەکان دەدا
لەو لايشەوە
ئەفسانە گرێی لە باخچە و گەڵا رەشەکان داوە
کۆڵانە تەنگەبەرەکە سامناک
قوتووبەندە کريستاڵييەکە
بە خانمێکی شۆڕەبی
پڕ لە خەياڵ
لە نێو جمە و ئاپۆڕادا لەنگەرگرتوو
خانمێ بە سترێسەوە
سەراپا بيری ئاڵۆزە
ترس لە بەيان لە ئەدەب، شنەی شەماڵ
کپ کپ تەم تەم
هەنگاوەکان بە ئاستەم و لە سەرەخۆن
لە بانەرۆژی تەنيشت
حەشاماتێکی خەڵکیيە
ديقەتدانێکی ورد بينين
ئێرەيش جمەی دێ لە خێوان
خێو خەو دەبا
بوون و نەبوون دەڕووخێنێ
رۆحمان دەبا و
خێو لە کڵاورۆژنەوە دێت و
لە دارستانێکی تاريک تووڕمان دەدا
نەبوو جارێ
جنۆکە وەک کيژێکی جوان و ناسک بێ
بۆ من و بيری شەيدا
قەت قەت نەبوو بە کوڕێ شۆخ
يان شۆڕەسواری ميرنشينەکەی شەهلا
ئەمێستا خێو
لە نێوانی پەنجە تووتەی من و ئەوا
پياسەی دابڕان دەکا
لە قۆزاخەی بای ئۆدنا
نووزە خەوی تروسکەمان
بۆ ئەوديوی با و هەناسەی ژيان دەبا
پێکەوە بين
چۆن بێ کەسی چۆن بێکەسم
خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

٢٨ / ٦ / ٢٠٢٣




پەرتووکی خێزان (لەنێوان چەقبەستوویی،ھەڵوەشاندنەوە و دیموکراتیزەکردن) کەوتە بەردیدی خوێنەران

كتێبی خێزان لە نێوان چەقبەستوویی، هەڵوەشانەوە و دیموکراتیزەکردن، لەبڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە.
لەم کتێبەدا حەڤدە ژن هزر و بۆچوونیان گەیاندۆتە یەک، هەندێک لە کوردستان و هەندێکی تر لەوپەڕی دونیا.
ئایا ئاسانە تێگەیشتن لە یەکەمین دیواری مێژوو؟ یەکەمین تەلارسازیی کە ژیانمانی لە چوار دیواری بینا گەورەکاندا قەتیس کرد. ئەمڕۆ هەوڵ دەدەین ژیان لەو چوار دیوارەدا شرۆڤە بکەین. چی بکەین و چی نەکەین بەدرێژایی ڕۆژ،لە کۆتاییەکەیدا دەگەڕێینەوە ناو ئەو چوار دیوارە؛ واتە ماڵەکانمان. دەوەستین و بیردەکەینەوە و دەپرسین، ئایا هەمیشە هەر وا بووە؟ ئایا هەمیشە ئەو دیوارانە زیندان بووە بۆ ژن، کاتێک بمانەوێ لێی هەڵبێین دەبێ قوربانی بدەین، بۆ ئەوەی بچینە ئەو دیوی دەرگاکەیەوە؟
ئایا دەکرێت خێزان لە فۆرمێکی دژە کۆمەڵگەوە وەرچەرخێ بۆ بەرگری کۆمەڵگە؟
ئایا دەکرێت خێزان لە واتا باوەکانی دەربێنینەوە و بیگۆڕین؟”
ئەی چی دەربارەی ئەو پەندەی دەڵێت “بۆ بەخێوکردنی منداڵێک، گوندێکی پڕ لە خەڵک پێویستە”
ئایا هاوژیانی ئازاد لەسەر چ ڕەخنە و دیدێک گەشە دەکات؟
وەڵامی ئەمانە و چەندین پرسیاری گرنگ لەم پەرتووکەدا.

کۆمپانیای بلاڤ پەیک ئەم کتێبەی دابەشی سەر کۆشک و کتێبخانەکانی کوردستان کردوە

چاپکراوی نوێ
خێزان
لەنێوان چەقبەستوویی،ھەڵوەشاندنەوە و دیموکراتیزەکردن
ئامادەکردنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
نوسەر کۆمەڵێک نوسەر
بابەت: فکری
نرخ: ٥٠٠٠ دینار

بۆ دەستخستنی ئەم کتێبە سەردانی ئەم ناوەندانەی فرۆشی کتێب بکە
‎ناوەندی سلێمانی
‎کتێبخانەی غەزەلنوس – ناوبازاڕی وشیار قەفتان
‎کتێبخانەی وشە – جادەی مەولەوی
‎کۆشکی ملا محسین – بەردەم ڕشە مۆڵ
‎کۆشکی ڕێبین – بەردەرکی سەرا
‎کۆشکی سەردەم – بەردەم باخی گشتی
‎کۆشکی سەرچنار – ناوبازاڕی سەرچنار
کتێبخانەی ڕەھەند -کاسۆ مۆڵ نھۆمی دووەم دووکانی ژمارە ٤١
کتێبخانەی ڕۆمان – تەلاری سیروانی نوێ نھۆمی سێیەم
‎قەزاوناحیەکانی سلێمانی
‎کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی – ڕانیە
‎کتێبخانەی ژین – قەڵادزێ
‎کتێبخانەی ڕەھەند – چوارقوڕنە
‎کتێبخانەی ھەژار – کۆیە
‎کتێبخانەی شار – کەلار
‎کتێبخانەی ڕەسەن – دەربەندیخان
‎پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید
‎کتێبخانەی ھەژار موکریانی – ناوبازاڕی ھەڵەبجە
‎پارێزگای کەرکوک
‎ناوەندی ڕۆشنبیری وھونەری دیالۆگ – کۆتایی جادەی کۆماری
‎پارێزگای ھەولێر
‎کۆشکی سیروان – تەنیشت چاخانەی مەچکۆ
‎نوسینگەی بلاڤ پەیک – پشت پارێزگ
دەزگای ڕۆسا
‎قەزاوناحیەکانی ھەولێر
‎کتێبخانەی مێخەک – سۆران
‎کتێبخانەی شێرکۆ – ڕەواندوز
‎کتێبخانەی ھاوژین – ھەریر
‎کۆمپانیایی بلاڤ پەیک بۆ دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێب لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان

پرۆمۆی کتێبی خێزان




کوشتنی حەز.. دڵکەش قادر

ئەمشەو تەنیام
چاوەڕێی کاتێکم تا وەک ئەتمۆسفێرێ
لەناو باوەشتا بتوێمەوە،
توانەوە چوونەوە ناو باوەشێک لە خەیاڵ
لە وجوود
لە گەڕانەوە بۆ منداڵی و
دوورکەوتەنەوەلە پیربوون
پیربوون، گەڕانەوەیە بۆ سەر سەرەتاکانی منداڵی و
تۆش بەدیار منەوە تابلۆیەک بکێشە و
میلۆدییەک بسترێنە و بەدەنگێکی بەرز بڵێ: دڵکەش جوانترین تابلۆیە.
دڵکەش، تابلۆیەکە لە
نەناسینینی ماندووبوون.
سلێمانیی
دڵکەش قادر




مەحموود ئەحمەد ئەلسەیدی چیرۆکنووس و خەبات لەپێناو کرێکارانی عێراقدا.. عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

مەحموود ئەحمەد ئەلسەیدی چیرۆکنووس و ڕۆماننووس و پێشەنگی ڕۆمانی عەرەبی لە عێراق، ناوێکی درەوشاوەیە لە ئاسمانی هوشیاربوونەوەی فیکریی و ڕێنیسانسی ئەدەبی لەمێژووی عێراقدا کە ڕۆڵێکی مەزنی گێرا لە بەرگریکردن لە کرێکاران و زەحمەتکێشان. ئەو لە واقیعی کۆمەڵگەی عێراقی لە دەیەی بیستەکان و سییەکانی سەدەی رابردوو ژیا کە هەمیشە لە ناکۆکیدا بوو لەگەڵ دوواکەوتوویی ژیان و گوزەرانی خەڵک و ئاستی مەعریفی خۆیدا.ئەلسەید قەڵەمەکەی خستە گەڕ لەبوارەکانی ئەدەب و سیاسەتدا لەپێناو کرێکاران، بەڵام بەداخەوە مێژوو بۆ ماوەیەک لەبیری کرد. کاتێکیش دکتۆر عەلی جەواد ئەلتاهیر ئاوڕ لەم نووسەرە شۆڕشگێڕە دەداتەوە، ئەوسا ناوەندە ڕۆشنبیریی و ئەدەبییەکان لای لێ دەکەنەوە(١) مەحموود ئەحمەد ئەلسەید، لەجەرگەی ئەو بزووتنەوە ڕۆشنگەرییەی عێراق هاتەد ەرەوە کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم خەریکی هەناسەدان بوو. ئەم نووسەرە کرێکاریی و کۆمۆنیستە لە ١٤ی ئازاری ساڵی ١٩٠١ لە شاری بەغداد لەدایکبووە. سەرەتا لە کتێبخانەی مزگەوتی حەیدەرخانە لای باوکی مودەریس دەست بە خوێندنی ئایینی دەکات؛ کە ئەوکات مەلای مزگەوتی عەبدولقادر گەیلانی بوو. پاشان ئەلسەید لە قوتابخانە عوسمانییەکان دەخوێنێت و تا لەسەردەمی داگیرکاری ئینگلیزدا دەچێتە خوولێکی ئەندازیاری. ئینجا گەشتی وڵاتی هیندستان دەکات و ساڵێک لەوێ بەسەر دەبات و شارەزایی لە دۆخی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی هیندستان پەیدا دەکات. مەحموود لە هیندستان بە بیرمەندی سۆشیالیستی هیندی (سوامی) ئاشنا دەبێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە. ساڵی ١٩٢٠ لەسەروبەندی شۆڕشی ١٩٢٠ی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ عێراق تا ئەزموونی گەشتەکەی هیندستان و شۆڕشەکە لە ڕۆمانی ( جەلال خالید) بخاتە ڕوو، کە دواتر لە ساڵی ١٩٢٨ دا بڵاوی دەکاتەوە. (٢)مەحموود ئەحمەد ئەلسەید وەک هەر خوێندەوارێکی گەنجی ئەوکاتی عێراق، جگە لە بەرهەمە ئەدەبی و سیاسییەکانی خۆی؛ زمان و ئەدەبی تورکی دەخوێنێت و لەو ڕێگەیەشەوە گەلێ بەرهەمی ئەدەبی ئینگلیزی و ڕووسی و ئەرمەنی وەردەگێڕێتە سەر زمانی عەرەبی.(٣) ساڵی ١٩٢١ یەکەمین کورتە رۆمانی خۆی بڵاو دەکاتەوە بەناوی ( لەپێناو هاوسەرگیریدا) کە حوسێن ئەلرەحاڵ گەورە ڕۆشنبیری پێشکەوتووخوازی ئەوسەردەمە پێشەکی بۆ دەنووسێت. بیریشمان نەچێت حوسێن ئەلڕەحاڵ و کۆمەڵە گەنجێک ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانیان پێکهێنابوو؛ کە مەحموود ئەحمەد ئەلسەید یەکێک بوو لەو ڕۆشنبیرە گەنجانە.(٤) بەمجۆرە هەلومەرجی سیاسی ئەوکاتی عێراق کەلەژێر پێی داگیرکاری ئینگلیز و کۆمپانیا بیانییەکاندا ڕەنگڕێژ دەکرا، دۆخی کرێکارانی عێراقی گەیاندبووە لووتکەی خراپی و نائینسانی. ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمە بەهەرشێوەیەک کەبۆیان کرابێت پشتیوانی خەبات و ناڕەزایەتی کرێکارانی عێراق بوون و تەنانەت ئامادەشبوون بەکردەوە ببنە دەنگ و نوێنەری کرێکاران. مەحموود ئەحمەد ئەلسەید لە کۆمەڵەی پیشەوەران شانبەشانی محەمەد ساڵح ئەلقەزاز هەموو ژیانی دەخاتە خزمەت کرێکاران و دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەو کۆمەڵە کرێکارییە.(٥) ئەو جگە لە دەقە ئەدەبییەکانی لە چیرۆک و ڕۆمان، لە وتار و نووسینە سیاسییەکانیشدا پێداگرێکی سەرسەختی کرێکارانە دژ بە سەرمایەداران.

مەحموود ئەحمەد ئەلسەید دوای گەڕانەوەی لە هیندستان لە ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە وەکو ( الشرق، العراق، العالم لاعربي، الاستقلال) و گۆڤارەکانی ( الیقین، المصباح، الصحیفة، المعرض، الحدیث، الحاصد) دەست بە نووسین دەکات و بەرهەمەکانی بلاو دەکاتەوە. ساڵی ١٩٢٠ وەکو کاتب لە وەزارەتی ناوخۆ دادەمزرێت و پاشان لەساڵی ١٩٢٣ وەک بەڕێوەبەر دەگوازرێتەوە لیوای الدیوانیة و دوای ئەوەش لەساڵی ١٩٣١ دەبێتە سکرتێری شارەوانییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و ئینجا لە ئازاری ساڵی ١٩٣٣ تا کۆتایی ژیانی ١٩٣٧، دەبێتە سکرتێری پەرلەمان.
بەشێک لە وتارەکەی مەحموود ئەحمەد ئەلسەیدی چیرۆکنووس و ڕۆماننووس بڵاو بکەینەوە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەوەران بوو، واتا جێگری ئەقەزاز بوو کە لە ڕۆژنامەی (العامل) ژمارە یەکی ساڵی ١٩٣٠دا بڵاوکراوەتەوە. مەحموود ئەحمەد ئەلسەید دەنووسێت :(بانگەوازی یەکەمم بۆ هەموو کرێکاران و جووتیارانی وڵاتەکەمان؛ بۆ هەموو ئەشکەنجەدراو و ستەمدیدەیەک، بۆ هەموو سەربازە سەربڵندەکانی مرۆڤایەتی کە لە گەورەترین جەنگدا و لەپێناوی مافەکانی چینی کرێکاران و سەربەستی و بیروباوەڕە پیرۆزەکەیاندا پشتی یەکتر دەگرن، هەر ئەو بانگەوازەیە کە سەرکردەکانی ئەو چینە پێش دەیان ساڵ و ئێستاش دەیڵێنەوە: ئەی کرێکارانی جیهان یەکگرن!. با ئەم بانگەوازە دروشمی کرێکارانی خۆشمان بێت، بەبێ جیاوازی کار و پیشەیان، با ئەوەش بزانن کە ناکۆکی و بەربەرەکانێی یەکتر لەوە بەولاوە کە تێکیان دەشکینێ و بەرەو دواوەیان دەبات و تا ماویەکی دوورودرێژ مافیان بەفیڕۆ دەبات، هیچی تریان لێ دەستگیر نابێت.) تا دەگات بەوەی کە دەڵێت ( کرێکارانیش مافی زۆریان هەیە و خاوەنی نین، و هەروا بەئاسانی بەدەستی ناهێنن. گومانی تێدا نییە ئەوانە مافی ژیانن و بەبێ دەستخستنیان مردن گەلێک باشترە. کرێکار مافی ڕەوای خۆیەتی ڕۆژی هەشت سەعات کار بکات، کەچی زۆربەی کات چواردە سەعات کاری پێدەکرێ، مافی خۆیەتی بێکار نەبێ، مافی خۆیەتی مناڵەکانی لە قوتابخانەدا فێری خوێندن و نووسین ببێ، نەک بە نەزانی فرێبدرێتە سەر شەقامەکان، یاخود بخرێنە بەر شاگردی و لەناو کارگە و کارخانەکاندا کاری گرانیان پێ بکرێ، مافی خۆیەتی خواردنی سوودبەخش بخوا و بەرگی باش بپۆشێ و جێگایەکی لەباری هەبێ تێیدا بحەوێتەوە، نەک وەک ئاژەڵی کێوی لەئەشکەوتدا بژی، مافی خۆیەتی گەرخۆی یا ئەندامانی خێزانەکەی نەخۆش کەوتن، پزیشک چارەسەریان بکات و داودەرمانی پێویستیان بدرێتێ و گەر کەفتەکار بوو نەیتوانی ژیانی خۆی دابین بکات و لەسەرکار بمێنیتەوە، ئاوا چەردەیەک پارەی بدرێتێ و گەر پیری زۆری بۆ هێنا و چیتر بۆی نەکرا ئەرکی خۆی بەجێبێنێ و کار بکات، مووچەی خانەنشینی بدرێت بە خێزانەکەی.) تا لە کۆتاییدا دەڵێت ( گەر بێ و کرێکاران هاوکاری یەکتر نەکەن و کۆمەڵەکانیان لەسایەی ئاڵایەکی یەکگرتوودا یەک نەخەن کەڕاستتر وایە ناوی یەکێتیی کۆمەڵە و نەقابەکانی کرێکارانی لێبنێین، هەرگیز بەو مافەیان شاد نابن. دەبێ ئامانجیشی بەرگریکردن بێ لە بەرژەوەندی هاوبەشی کۆمەڵەی کریکاران و هەوڵدان بێ بۆ دانانی یاسایەکی ئەوتۆ تا لەسایەی ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتییە دێرینەدا کە بەزۆرەملێ پەیڕەوی یاساکانی دەکرێت، خۆیان و مافە ڕەواکانیان بەپێی توانا بپارێزێ و کرێکاریش سەربەست و سەربڵند بژی.)(٦)

مەحموود ئەحمەد ئەلسەید لە چیرۆکەکانیدا ڕێبازی ڕیالیزمی گرتۆتە بەر. ئەو جگە لەوەی پێشەنگی ڕۆمانی عەرەبی بوو لە عێراق، لەهەمان کاتیشدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆڕ و کۆمەڵە سۆشیالیستی و پێشکەوتووخوازەکان. (٧) و کاریگەری هەبوو بەسەر سەرجەم بونیادی ڕۆشنبیری لە عێراق. ئەم خەمخۆرەی چینی کرێکاری عێراق؛ بەداخەوە لە تەمەنێکی زوو لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٧ لە قاهیرە بۆ یەکجاری دڵی لەلێدان دەکەوێت و ماڵئاوایی لە ئەدەبی ڕیالیزمی سۆشیالیستی و خەمە چینایەتییەکانی کرێکارانی عێراق دەکات و هەر لەو گۆڕستانەی قاهیرە دەنێژرێت کە شاعیری عێراقی عەبدولموحسین ئەلکازمی لێنێژراوە.(٧)
مەحموود ئەحمەد ئەلسەید لەنێوان ساڵانی ١٩٢١ تا ١٩٣٥، نۆ کتێبی بەچاپ گەیاندووە و هەروەها ژمارەیەکی زۆر بابەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاوکردۆتەوە و وەرگێرانیشی هەیە لە زمانی تورکییەوە.

عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
ئایاری ٢٠٢٢

سەرچاوەکان :
١- ادباء منسیون من بلادي رائد الروایة العربیة في العراق محمود احمد السید بقلم د،علاء الادیب موقع الوطن ٢٣ی ئابی ٢٠١٩.
٢-اعادة طبع اول روایة عراقیة لمحمود احمد السید بقلم عبدالجبار العتابي موقع ایلاف ١٩ اب ٢٠١٧.
٣-لەو کتێبانە بەنموونە لەپێناو هاوسەرگیری ١٩٢١ و چارەنووسی لاوازەکان ١٩٢٢ و نسکۆکان ١٩٢٢ و قەڵەمی شکاو ١٩٢٣ و جەلال خالید ١٩٢٨ و پێشەنگەکان ١٩٢٩ و ..تاد.
٤-محمود احمد السید زیادة اجتماعیة – ثقافیة بقلم یاسین النصیر ملف ٤ موقع الناقد العراقي ١٨-١١-٢٠١٧.
٥- چینی کرێکاری عێراق نووسینی دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد و وەرگێڕانی فوئاد مەجید میسری لەبڵاوکراوەکانی ناوەندی کۆمۆن چاپی دووەم ٢٠١٩ لاپەڕە١٦٩.
٦-چینی کرێکاری عێراق نووسینی دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد و وەرگێڕانی فوئاد مەجید میسری لەبڵاوکراوەکانی ناوەندی کۆمۆن چاپی دووەم ٢٠١٩ لاپەڕە١٩٢ و ١٩٣.
٧-محمود احمد السید رائد القص العراقي الذي انجذب الاشتراکیة بقلم سماح عادل موقع کتابات ٨ ایلول ٢٠١٨.
٨-ادباء منسیون من بلادي رائد الروایة العربیة في العراق محمود احمد السید بقلم د،علاء الادیب موقع الوطن ٢٣ی ئابی ٢٠١٩.




کتێبی مرۆڤ و ژیان خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکانی کتێبی (زەوی لە قەفەزدایە)ی (فەرهاد کەریم) دا.. هۆشەنگ شێخ محەمەد

(١)
فەرهاد کەریم، نووسەر و شاعیرێکە، زمانێکی تایبەتی هەیە، شێوازێکی سوریالی بە ناوەڕۆکی بابەتەکان دەدات، تەنانەت شێوازێکی سوریالی بە جیهان و ژیان دەدات!
لەم کۆمەڵە شیعرەدا، بەم زمانە، ناو و بابەتگەلی جۆراوجۆر، دەکاتە ناوەڕۆکێکی شیعری. مرۆڤ، جیهان، ژیان، خوا، ئیمان، جەنگ، شەڕ، جوانی، باوکبوون، دایکبوون، مردن، ماکەکانی سروشت، سەگ، باڵندە، هتد..، گشت ناو و وشەکان لە زمانی فەرهاددا، دەبنە ڕستە و وێنەی شیعری و بە ڕەوانی دەیانڕێژێتە سەر کاغەز، وەک ئەوەی شیعرەکانی، لەسەر دۆخی ڕاستەقینەی مرۆڤ و جیهان و ژیان بکاتە شایەد!
فەرهاد کەریم، گشت شیعرەکانی، لە نێو ژیاندا دەردەهێنێت، لە قووڵایی ئەزموونێکدا، کە بە هەستەکانی تا دوورترین پنت شۆڕدەبێتەوە و بەرز دەبێتەوە، ئەم ئەزموونە بە زمانێک بەیان دەکات، کە زادەی ئەم چەشن و چەشە ژیانەیە کە ئەدەب و شیعر و هونەری لێ دەردەکەوێت. واتا شیعرەکانی فەرهاد، لە ڕووی ناوەڕۆک و شێوازەوە لە ژیانەوە بەرەو ئەدەبەوە دێن، نەوەک بە پێچەوانەوە! ئەمەش بۆ خۆی جوانی ئەقڵێک پێشان دەدات، کە ژیان بە بنەڕەتی نووسین و ئەزموونی شیعری و هونەری دەبینێت.
لە ئەدەبی کوردیدا، شاعیرمان زۆرن، کە ئەزموونی شیعریان نابێتە ئەزموونی ژیان و جیهان، بەڵکو وەک ئەزموونێکی ئەدەبی، هونەری، شیعری تایبەت و سەربەخۆ دەمێنێتەوە، یان پتر ئەزموونەکە دەبێتە ئەزموونی مێژوویەکی ماددی و کۆمەڵێ ڕووداوی کەسی، تایبەتی، گشتی لە خۆ دەگرێت، بێ ئەوەی ڕووداوەکان ببنە بەردەبازێک بۆ بەرزبوونەوەی خوێنەر بۆ ئاستێکی مەعریفی باڵاتر، واتا وەرگر لە گەڵ ئەزموونی شاعیر، لە واقیع بەرزتر ببێتەوە و بە جیهان، یان ژیان یان بە مێژوویەک بگات کە ڕووحی و ڕەمزی و مەعنەوی بێت.
بۆ من شیعرەکانی فەرهاد کەریم، ئەزموونێکن بە هۆی توانا و وزەی زمان و دەربڕینیەکانی، دەتوانن منی خوێنەر بۆ نێو پڕۆژەیەکی ڕەخنەیی لە شارستانییەتدا شۆڕ بکەنەوە، ئەمەش وا دەکات، بزانم فەرهاد کەریم، بۆ خەمێکی گەورە، جدی، مرۆیی، جیهانی دەنووسێت.

(٢)
فەرهاد کەریم، لە سەرەتای کۆمەڵە شیعرییەکەدا، بانگمان دەکات تا بچینە نێو زمان، چونکە لە نێو زماندا، دەتوانین لە ژیان و واتاکانی ڕابمێنین، زمان کە ڕەوانی مرۆڤ، نووری خودا، پەیامی گەردوون بە وەرگرەکانی دەدات، واتا زمان لەبەرانبەر ئەو لۆگۆسەمان دادەنێت، کە پێویستە پێیەوە بیر لە بوون بکەینەوە و تێی بگەین و دەربڕینیشی لێ بکەین!
ئەگەر بپرسین، بۆ زەروورە لە خوێندنەوەی ئەزموونێکی شیعریدا، بچینە نێو زمان؟ ئایا لە ڕێی زمانەوە، شاعیر بەرەو کوێمان دەبات؟ تێگەیشتن لە دەق؟ یان تێگەیشتن لە جیهان؟ یان لە ژیان؟ یان لەبوون؟ یان مێژوو؟
فەرهاد کەریم، زوو پێمان دەڵێت:
شارەوانی بۆی نووسیوم
تکایە پێکەنین فڕێمەدە ناو دڵتەنگی مرۆڤ “ل ٦”
جیهانی مرۆڤ، جیهانێکی دڵتەنگە! لەم جیهانە دڵتەنگەدا، مرۆڤی شاعیر، نابێت پێکەنین بخاتە نێو ئەم دڵتەنگییە، چونکە سەرچاوە و بنەڕەتی ئەم دڵتەنگییە، پڕۆژەی شارستانیەتی مرۆڤە. واتا مێژووی ماددی، مرۆڤ و سروشتی لە یەکدی جیاکردنەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی مرۆڤ و ژیان لەیەکدی جیا ببنەوە!
وشەی شارەوانی لێرەدا، ئاماژەیەکی قووڵە بۆ پڕۆژەی مرۆڤ، کە بنیاتنانی شارەوانی و شارستانییەتی بوو، شارستانییەت، کە گەورەترین پڕۆژەی ئەم بوونەوەرە ئاقلە بوو، کە مرۆڤ بوو، بەم پڕۆژەیە خۆی لە تەواوی بوونەوەرەکانی تر جیاکردەوە، خۆی لە سروشت و ماکەکانی سروشت جیاکردەوە، خۆی لە بوونەوەرێکی سروشتی کردە ئەکتەرێکی شارەوانی، مرۆڤی کردە، کەسێک کە کۆمەڵێک ماڤ و بەرژەوەندی و قازانج و مەبەستی شارستانی هەیە، واتا لە مرۆڤی سروشتەوە بووە مرۆڤی شارستان، بەمەش مرۆڤ کەوتە نێو گەندەڵی و پیسبوون و فروفێڵ و درۆ و دڕندەییەوە، تا وای لێ هات، مرۆڤ تەنیا لە ڕێی هێزەوە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ سروشت دابمەزرێنێتەوە، شارەوانی بووە، بنەڕەتی ئەم شارستانییەتە و سنووری بۆ ژیان و بوون دامەزراند، هەروەها دواتر سنووری نوێی ناسروشتی بۆ بوونەوەرەکانی نێو سروشت و جیهان دامەزراند، ئینجا سنووری بۆ خودی مرۆڤیش دامەزاند و وەک ماک و پێکهاتەکانی تری سروشت، خستییە نێو قەوارەیەکی دیاریکراو و سنووردار، سستمێکی شارەوانی بۆ دانا و وتی: ئەمە واقع و ژیان و جیهانی تۆیە ئەی مرۆڤ! ئەی کۆیلە!
مرۆڤ وەک ماک و توخم پێکهاتەکانی تری سروشت، بووە ماددەیەک و خرایە نێو پڕۆژەی شارەوانی و ئەو فۆرمەی وەرگرت کە شارەوانی دەیەوێت!
فەرهاد کەریم لە زۆر شیعری تریش، ئەم کێشەیە باس دەکاتەوە، لەوانە لە شیعری (ئاو دەمانباتەوە) هونەریانە ئەم وێنەیە دەکێشێ و شاعیرانە پێوەندی نێوان ماکێکی سروشت کە (ئاو)ە، لەگەڵ ژیان و مرۆڤ و ئاوەدانی بینا دەکاتەوە.
یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی مرۆڤی ئێستا، تێکچوونی پێوەندیەتی لەگەڵ سروشت، ئەم پێوەندی تێکچوونە، بووەتە هۆی ئەوەی مرۆڤی نوێ لە نێو سروشت و ژیان و بوون و جیهان فڕێ بدرێت، بکەوێتە نێو واقع و بژێوی و گوزەرانەوە. ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی ژیان- حەیات پێناسە دەکرێت، لە هەقیقەتدا لە واقعێکی تاڵی بژێوی و پارە کۆکردنەوە زیاتر نییە، مرۆڤ وەک ماک و بوونەوەرێکی سروشتی نەماوە بە ئازادی، بێ فشار ئەزموونی ژیان و جیهان بکات، مرۆڤی نوێ بووەتە پارەکۆکەرەوەیەکی بێ بەزەیی، بە پێچەوانەی ئاو، کە وەک شاعیر دەڵێت:
خاوەنی هەموو شتێکە و بێ گیرفانە ئاو
پارە کۆناکاتەوە و بەخشندەیە “ل ٣١”
هەژموونی ماددە، لە شارستانیەتی ئەمڕۆی مرۆڤدا، هەموو شتەکانی مرۆڤی پێشینی تێکداوە، نە بوونی، نە ژیانی، نە ئیمانی، نە هونەری، نە ماڵی بە ڕەسەنی ماوە. گشت شتەکانی گەندەڵ، خەوشدار، ناڕەسەن و تێکچوون. ئیدی ئێستا ژیان بۆ مرۆڤ ڕێگەیەک نییە بەرەو هەق و هەقیقەت، بۆیەشە مرۆڤ غەریب و بێ ماڵ کەوتووە!

(٣)
فەرهاد کەریم بۆ ئەو مرۆڤە نوێیە، کە لەنێو سروشت دەرهێندراوە و خستراوەتە نێو واقیعی ئەو شارانەی شارەوانی پەیدای کردوون، لە شیعری (هەنگاوێک دەمانباتەوە) وەسفی ئەو مرۆڤە دەکات و بە مرۆڤی ئاسن و کۆنکریت ناودێری دەکات، فەرهاد کەریم دەڵێت:
مرۆڤی ئاسن خەونی کۆنکریتە
مرۆڤی کۆنکریت خەونی ئاسن “ل٣٤”
مرۆڤی ئاسن و کۆنکریت، مرۆڤی شارە، مرۆڤی ئەو دەوڵەت هێزانەیە،کە مێژووی ماددی پەیدا دەکەن و دەنووسنەوە، ئەم مرۆڤە ئاسن و کۆنکریتە، نایەتە نێو ژیان، بەڵکو بەرەو دۆزەخ، بەرەو برسیەتی، تێنوویەتی، بەرەو مردن دەڕوات.
مرۆڤی ئاسن و کۆنکریت، مرۆڤی زەمانی مۆدرنە و پۆستمۆدەرنەیە، کە پشتی لە سروشت کردووە و ڕووە و دۆزەخی خۆی هەنگاو دەنێت، وەک مرۆڤی پێشین نییە، مرۆڤی قوڕ، کەسەر بە سروشت بوو:
مرۆڤ گەر لە قوڕ بایە
باران دەیگەڕاندەوە ناو ژیان “ل٣٥”
بەراوردکردنی مرۆڤی پێشین، قوڕ، وەک ئاماژەیەکیش بۆ گێڕانەوەی دینی بۆ پەیدابوونی مرۆڤ، وەک ڕەوانێکی بێگەرد و ڕەسەن و سروشتی، مرۆڤی پێش پڕۆژەی شارستانی و گەندەڵی و هێز و زاڵبوون و دەسەڵات و بندەستی، لەگەڵ مرۆڤی ئاسن و کۆنکریت، مرۆڤی دوای پڕۆژەی شارەوانی و بوونی بە شتێکی دەستکرد لە پڕۆژەی شارستانیدا.
مرۆڤی ئێستا مرۆڤی قوڕ نییە، ئەگەر قوڕ بوایە، باران کە نهێنی ژیانە، بەردەوامی زیندووبوون و ژیانکردنی سروشتی و ڕەسەنی دەدایێ، مرۆڤ لەم قۆناغە دەرچوو، تازە لە ڕێی ئاسن و کۆنکریت، وەک دوو هێمای گەورەی شارەوانیم ناگەڕێتەوە نێو سروشت و ژیان!

(٤)
مرۆڤی ئاسن و کۆنکریت، کە سەرگەرم و مەستی واقعی گەندەڵی خۆی بووە، هەمیشە هاوار دەکات کە کاتی نییە، کات نەبوون واتا مرۆڤ هیچ وانەیەک لە سروشت فێر نەبووە، شەو و ڕۆژ و وەرز و ساڵەکان نابینێت، کات نابینێت، بۆیە کەوتۆتە نێو بەتاڵی.
مرۆڤ کە کاتی نەبوو بۆ عیشق، بۆ ژیان ئیدی دەکەوێتە دەرەوەی بوون و جیهانەوە، ناتوانێت بە کردەکی ئەزموونی ژیان و جیهان بکات، چونکە ئەزموون بریتییە لە تاقیکردنەوەی جیهان، ڕووداو پەیداکردن، سەفەرکردن بە دنیا، دۆزینەوەی شتگەل لە نادیارەوە، کەشفکردنی شتگەلی بزر، خۆ ون کردن لە پێناو دۆزینەوەی خود، خەون بینین، خۆ ئەگەر مرۆڤ ئەمانەی نەکرد، واتا مردووە، زیندوو نییە، ئەزموونی بوونی خۆی ناکات.فەرهاد کەریم بەو واتایە دەنووسێت:
کاتت نییە بۆ ئەشق
ژیانت نییە، کاتت نییە بۆ ژیان
تۆ مردوویت و ئاگات لێ نییە و کاتت نییە “ل٣٨”
کاتت نییە، هیچ وانەیەک لە سروشت فێر نەبووی
بە بەتاڵی هاتیت و بە بەتاڵی دەڕۆی “ل٣٩”
هەر ئەو مرۆڤە کە ئاوای بەسەردێت، پێکەنین لە بیر دەکات، دەبێتە بەرد، ڕەق، لە بەردیش خراپتر و بێ یادەوەریتر، بیری دەچێت پێبکەنێت، لە کاتێکدا “مرۆڤبوون پێکەنینە!” “ل٤٢” پێکەنین جوانییەکە لە جوانییەکانی مرۆڤی سروشت، بەڵام مرۆڤی ئاسن، مرۆڤی کۆنکریت و بەرد، چۆن دەتوانێت لە جیهانێکدا پێبکەنێت، کە پێشتر شارەوانی فەرمانی کردووە، پێکەنین فڕێ نەدەیتە نێو دڵی تەنگ و خەمگینی مرۆڤ؟ کوا مرۆڤە پێکەنین؟ مرۆڤی شادمان!
سەردەمی ئێستای جیهان بۆ مرۆڤ بەتاڵییە، چونکە مرۆڤ لە وزەی ژیان و بوون بەتاڵ بووەتەوە، لە توانای حزوور و بوون و ژیاندۆستی بەتاڵ بووەتەوە، مرۆڤ لە مرۆڤبوون بەتاڵ بووەتەوە، ئەم بەتاڵبوونە؛ مرۆڤی هاوچەرخی خستووەتە دۆخی ڕوالەت و مەزهەر و بێ بەهایی، مرۆڤی ئەمڕۆ ناتوانێت، خاوەن ناوەڕۆک و ڕووح و مەعنەویات بێ، چونکە سەردەمەکە ؛ سەردەمی بەتاڵی ڕووحی و موقەدەسە.
مرۆڤی بۆش، بەتاڵ، هاتووەتە نێو جیهان و بێ شوێنەوار و دەستمایەیەکی هونەری، جوانگەری، پاک، موقەدەس، بەرەو مردن دەڕوات!

(٥)
فەرهاد کەریم لە زۆربەی شیعرەکاندا، دەیەوێت مرۆڤ بە ژیان ببەستێتەوە، مرۆڤ بوێر بێت تا بژیەت، لە ژیان نەترسێت، بۆیەشە دەگەڕێتەوە سەر ماکەکانی سروشت، وەک با و ئاگر لە شیعری “ترس لە ژیان”دا، سیفەتی ئاگر و با بە مرۆڤ دەبەخشێت، مرۆڤە ئاگر، مرۆڤە با، دیارە ماکی ئاگر بۆ ئێمە پیرۆزییەکی دێرینی هەیە، ماکێکی پێشینە بۆ بوون و جیهان و مرۆڤ خۆی، ئەم ماکە لای کورد پیرۆز و تایبەتە، فەرهادیش کە دەگەرێتەوە سەر ئەو ماکە، دەگەڕێتەوە سەر مێژووە ڕووحییەکەی ئەم ماکەش، ئاگر، با هەروەها ماکەکانی ئاو و خۆڵیش، لای ئێمە موقەدەسن، هەمووشیان نهێنی جیهان و مرۆڤن، لە ڕێی ئەم ماکانەوە مرۆڤ و جیهان پێوەندییەکی پتەو و بنەڕەتی دادەمەزرێنن، تا ئەو ڕادەیەی لە سۆفیگەریدا، مرۆڤ بە جیهانی بچووک و جیهانیش بە مرۆڤی گەورە وەسف دەکرێت! فەرهاد کەریمیش، سوود لەم دوو توخمە وەردەگرێت بۆ ئەوەی مرۆڤ بێ ترس خۆی فڕێ بداتە نێو ژیان و بەرەو مردن بڕوات، چونکە تەنیا ئەو مرۆڤانەی بوێرن، دەتوانن ئازادانە بێ ترس، بە نێو ژیاندا بەرەو مردن بڕۆن! بەرەو مردن ڕۆیشتن بابەتێکە هەم عرفان و هەم فەلسەفە ئیشیان لەسەر کردووە، فەرهاد کەریمیش شاعیرانە کردوویەتی بە بابەتی چەندان شیعرەکانی نێو ئەم کتێبە، ئەو جگە لەم دوو ڕەهەندە، ڕەهەندێکی شیعری بە بابەتەکە دەبەخشێت. ئامانجیشی ئەمەیە مرۆڤ لە ژیان بگەڕێت، تەنانەت لە نێو مردنیشدا ئامانجی ژیانی هەبێت!
“چوونە ناو مردن گەڕانە بە دوای ژیان” (ل ٥٥)
شاعیر، لێرەدا ئەم دژایەتییەی کە لەنێوان مردن و ژیاندایە هەڵدەگرێت، هەردوو بابەتەکە دەکاتە تەواوکەری یەکتری، واتا بێ مردن ناکرێت لە واتاکانی ژیان بگەین، بێ ژیانیش لە واتاکانی مردن تێ بگەین. مردن و ژیان دژ و نەیاری یەکدی نین، بەڵکوو لە نێو یەکدیدا پەیدا دەبن. هەر یەکەیان نیوەی بازنەیەکی سەرانسەری و گشتگیرن، مردن و ژیان، بازنەی بوونی مرۆڤ تەواو دەکەن، بە هەردووکیان زاتی مرۆیی بەرەو کاملبوون دەبەن.

(٦)
جەنگ وەک ڕێگەیەک بەرەو مردن، بەرەو هیچێکی ڕەش، بەرەو نەبوونێکی بێ واتا و مەدلوول، بابەتێکی دیکەی شیعرەکانی فەرهاد کەریمە.
جەنگەکانی مرۆڤی شارستانی، لە پێناو دەسەڵات، هەژموون، زاڵبوون، هێز، پاوانکردنی ژیان، کۆیلەکردنی مرۆڤ، جەنگی بێ وەستان بۆ هیچ، جەنگی بێ واتا، مرۆڤیان بە خێرایی بەرەو هیچەوە ڕاپێچا، هیچی بووە ناونیشان و ناوەڕۆکی ژیانی مرۆڤ. بە واتایەکی تر جەنگ واتای مردن بە ژیان دەدات، بۆیەشە دەبینین دوای شیعری “جەنگ” چەند شیعرێک دەخوێنینەوە، کە باس لە پێوەندی نێوان ژیان و مردن دەکات.
فەرهاد کەریم، لەم شیعرانەدا، بە وردی لەسەر هەندێ ڕەهەندی ژیان دەوەستێت، بۆ نموونە دەڵێت:
ژیان پێویستی بە خۆشەویستییەکی درێژترە لە زمان “ل٦٥”
گەر تەمەن کورتترە لە کەوتنی گەڵا و بێ کۆتایە وەک ژماردن “ل٦٧”
ئینجا دوای ئەم وێنە شیعرییانە، دێتە سەر باسی (لەتە مرۆڤ) وەک پاشماوەی جەنگ و مردن و ناشتنی خەون و ئارەزوو و پاکی مرۆڤ.
جەنگ ئەو گۆڕستانەیە
تەنها لەتە مرۆڤ لێی ئارامە “ل٧١”
بابەتی جەنگ و مردن و کاریگەری لەسەر چارەنووس، ڕەوان، گیان، ژیان، بوونی مرۆڤ لەسەر زەوی، بێ بنە، مرۆڤ وەردەگەرێنێتە سەر لەتە مرۆڤ، مرۆڤێک کە بوونەوەرەکانی تر نایبینن، چونکە وەک بەشێک لە سروشت نەماوە و وەرگەڕاوەتە سەر لەتە مرۆڤ، لەتلەت بووە! بەجەنگ هەناسە دەدا، بۆ مردن و بۆ گۆڕ دەژی، لەگەڵ لەتلەتبوونی خۆیدا هەموو بوونەوەر و شتگەل و ژیانیش لەتەلەت دەکات!

(٧)
لێگەڕێ با تیشک بەناو ئاودا تێپەڕێ
ئەڤین لەناو ئاوێنەدا بدوێ “ل٧٥”
لەم کتێبەدا بەسەر چەندین وێنەی شیعری ئاوا جوان قووڵ دەکەوین و دەوەستین! فەرهاد کەریم هەمیشە قسە لەگەڵ مرۆڤ دەکات، پەیامێکی بۆ دەنێرێت، پەیامی ژیان و جوانی. پەیامی ئەوەی مرۆڤ خۆی بێت.
هەموو ئەو بوونەوەرانەی لێ دەگەڕێن تیشکی ڕووناکی بەنێویاندا تێ بپەڕێت، دووبەدەریان بکات، دەبنە بوونەوەری نوورانی و ڕووناک، پاک و بێگەرد و شەفاف، تەنک، ناسک و نەرمین، تەنانەت ماددەیان بۆ سەر ماددەیەکی تر دەگۆرێت، کە زۆر لە ماددەی سروشتی جیهانی مرۆڤ تەنک و نەرم و ڕوونترە، دەبنە ماددەیەکی نەرمین، کە لەگەڵ نووردا دەبێتە یەک پارچە و بێگەرد دەبێتەوە، دەگاتەوە جیهانی ڕووناکی و لە گەرد و خەوشی ماددەی ئەم جیهانە دەردەچێت.
ئەگەر مرۆڤی هێز و ئاسن و کۆنکریت لێ بگەڕێت، ئەڤین لەنێو ئاوێنەدا بدوێت، واتا مرۆڤ خۆی لەنێو دواندنی ئەڤیندارانەی خۆی، خۆی ببینێتەوە، ئەوەندە ڕوون و ڕووناک ببێت، کە نووری ئەڤین و عیشق و جوانی خۆی ببینێت، ئەو کاتە مرۆڤ دەبێتە تیشک، ناخ و ناوەوەی بە ئەڤین ڕووناک دەبێتەوە!
فەرهاد کەریم لەم شیعرەدا، وەک ئیشراقییەکی نوێ، داوای ڕووناکی و ئەوین و جوانی و عیشق دەکات، چونکە ئەمە ڕێگەی مرۆڤی ڕووناکە بەرەو هەق و هەقیقەت، بەرەو قووڵایی ژیان، قووڵایی ڕووناکی، قووڵایی ئاو، کە نهێنی ژیانە!
مرۆڤ ئەگەر بیەوێت بە نهێنی ژیان بگات، خۆی بێت، بە خودی ڕووناک و ئازاد و سەربەخۆی خۆی بگاتەوە، دەبێت وەک تیشک ڕووناک بێت، نەرمین و تەنک بێت، تا بەنێو ژیاندا بڕوات.

(٨)
مرۆڤی قەفەز، وەسفێکی دیکەیە بۆ ئەو مرۆڤە نوێیەی زەوی کردۆتە ئاودەست! خەریکی قەفەز دروستکردن و ڕێگرتنە لە فڕین، لە ئازادی، لە گۆرانی، لە هونەر، لە خۆشەویستی و هەر بەهایەک و شتێکی جوان.
مرۆڤ لە فڕین دەگەڕێتەوە سروشتی خۆی “ل٧٨”
فەرهاد کەریم لەم شیعرە و زۆربەی شیعرەکانی تریش، ئەم سوێیە بە ئازارە ڕەنگ دەکات، کە مرۆڤی لەسەر زەوی بە شتی پڕوپووچ و نزم و بێ واتا قانگ داوە، زەوی کردۆتە قەفەزێک و مرۆڤی تێدا گرتووە، ئەم نەزعەیە بۆ ئازادی، بۆ فڕین بە شێوازێکی هونەری، نەخشی موقەدەسێکی زەمینی و مرۆیی دەنەخشێنێت، فەرهاد بە زمانە سوریالییەکەی، موقەدەسێکی جوانگەری، نوێ بە ئەدەبی کوردی دەدتەوە، ئەم خەمە بۆ خۆشی، بۆ ژیان، بۆ فڕین، بۆ ئازادی و هەقیقەت، لەهەموو دەقەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، فەرهاد کەریم بەردەوام ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە مرۆڤ شایانی جیهانێکی باشتر و ژیانێکی خۆشتر و پایەیەکی بەرز و باڵاترە!
مرۆڤ ئە بوونەوەرە سروشتییە، لە پڕۆژەی شارستانیدا، بووەتە ڕێگر لەبەردەم مرۆڤ خۆی، یان وەک فەرهاد کەریم دەڵێت:
مرۆڤ داهێنەرێکی نەخۆش و باڵایە “٧٨”
ئەم داهێنەرە، زەمینی کردووەتە قەفەز و فڕینی ئازادی تێدا نامۆ کردووە، واتا مرۆڤ بە ڕووحی ئازادی خۆی نامۆیە ولە غوربەتێکی گەورە و غەریبییەکی تۆقێنەردا دەژیەت. مرۆڤی قەفەز وەک مرۆڤگەلی نێو ئەشکەوتی ئەفلاتۆنە، بەڵام لە سەردەمی پۆستمۆدەرنە و جیهانگیری و تەکنەلۆجی نوێدا، زەوی کراوەتە ئەشکەوتێک و مرۆڤی تێدا فڕێ دراوە و لە وەهم پتر هیچی تر نابینێت، هەموو ئەو ژیانەی لەنێو ئەم ئەشکەوتە-قەفەسەدا دەیباتە سەر لە وەهمێک زیاتر نییە، وەک ئەو باڵندەیەی لە سروشت دەیڕفێنن و دەیخەنە قەفەزێکەوە، باڵندەی نێو قەفەز، مرۆڤی نێو قەفەز، هەمان ژیانی بندەستی و وەهمی بەسەردەبەن!

(٩)
مرۆڤی زیرەک، بابەتێکی تری شیعری فەرهاد کەریمە و لە شیعرێکی نەرمین و قووڵدا، ناوی مرۆڤی زیرەک بۆ ئەو خودە بەکاردێنێت، کە دەتوانێت بۆ باوەشی سروشت بگەرێتەوە و وەک بوونەوەر و ماکەکانی سروشت ئاوێتەی جیهان ببێتەوە.
چەقۆکەت فڕێدە مرۆڤ “ل٨٦”
ئەمە مانیڤیستۆی بەشێکی گەورەی ئەم کتێبەیە، بۆ ئەوەی مرۆڤ تێ بگات ژیان مریشکێک نییە و سەری ببڕێت! بەڵکوو مرۆڤ لەنێو ژیاندا وەک ماسی، باڵندە، ئاژەڵەکانی و تر لەیەک ڕووباردا ئاو دەخواتەوە، ژیان دەخواتەوە! مرۆڤی زیرەک بە پێجەوانەی مرۆڤی ئاسن و کۆنکریت و قەفەز، دەزانێت ئەم سروشتە بۆ هەمووانە، هی هەمووانە، ئەم سروشتە بوونی هەموومانە، بەڵام شتەکانی تر وەک دین، ئایدیۆلۆژیا، قەفەز ئەمانە سەر بە بوونی نین و لە هۆشیارییەکی بالای مرۆڤی زیرەکەوە نەهاتوون، بۆیە دەبێت لەگەڵ بوونەوەرەکانی تر خۆمان هەڵدەینە نێو ڕووباری ژیانەوە!
فەرهاد کەریم لەم شێعرەدا پێشنیاز دەکات، مرۆڤ بۆ فەرهەنگی پێش دین و ئایدیلۆژیا بگەرێتەوە، وات بۆ حیکمەتی قەدیم، پێشین، سەرەتای زانین و حیکمەتی مرۆڤی بەرز و بالا، کە بەهای ژیان و بوون و جیهانی دەزانی، کە بەهای ئیمانی دەزانی و لە دڵەوە کاری پێ دەکرد و خواناسانە و خۆناسانە دوور لە هەر فۆرمێکی فەرمی وەک ئەوەی ئێستا لە جیهانی ئێمەدا دەگوزەرێت، دینی کردبووە ڕێگەیەک بۆ هەق، بۆ جوانی، بۆ چاکە و خێری ڕەها!
لەم شیعرە و شیعرەکانی تریش، ئەم ئاماژە ناسک و نەرمینانە دەبینینەوە، کە شاعیرانە، سۆفییانە واتایەکی باڵا، بە ژیان مرۆڤ دەبەخشن، دەخوازێ مرۆڤ زیرەک بێت و تێ بگات کە ژیان هی ئەوە نییە بکوژرێتەوە، بەڵکوو هی ئەوەیە بە خۆشەویستی و جوانی و ئارامی و ئاشتەوایی ئەزموون بکرێت.
فەرهاد کەریم، لە گشت شیعرەکان ئەم پەیامە بۆ مرۆڤ ئاشکرا دەکات، کە مرۆڤ دەبێت بچێتە نێو ژیان، نەوەک لێی دەربچێت، ئەو مرۆڤە دەتوانێت بچێتە نێو ژیان، کە زیرەکە، کە سروشتییە، کە حیکمەتی پێشینی هەیە، کە سۆفییە، کە شاعیر و هونەرمەند و حەکیمی ژیانە.

(١٠)
بارانە مرۆڤ، ئەم ناونیشانە دەکەوێتە کۆتایی ئەو بەشە شیعرانەی کە لە ساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٢ نووسراون، لەم بەشەدا، دەبینین فەرهاد کەریم، بەم دەقە باس لە مرۆڤی باران دەکات، کە نهێنی ژیانە! کە ژیان پەیدا دەکات، بۆیە بارانە مرۆڤ دەبێتە مرۆڤە ژیان!
فەرهاد کەریم بە درێژایی ئەم شیعرانە، دەیەوێت وەک پێغەمبەرێکی هونەر، کە موقەدەسەکەی خودی مرۆڤە، کە پەیامەکەی بۆ ژیانە، دەڵێت: ئەی مرۆڤ وەک باران بە، وەک ژیان بە، دەرگە بەسەر مرۆڤ و ماسی و دەریا و کۆتر و پەپوولە و مامز و چیا و گوڵ و زەوی بکەوە بۆ ژیان، چونکە بێ مرۆڤی ژیان، هەموو شتێک دەمرێت و لەنێو دەچێت.
فەرهاد کەریم، لە گشت ئەم بەشەی شیعرانەدا، دەنگێکی یاخییە، بەڵام هونەرییانە دژ بە پڕۆژەی مرۆڤی نوێ، مرۆڤی هێز، مرۆڤی سارد، ئاسن و کۆنکریت دەوەستێتەوە، دژ بەم پڕۆژەیە؛ وشە، نووسین، شیعر دەکاتە هونەر و پەیامێکی جوانگەرانەی پێ دەنێرێت.
فەرهاد کەریم باس لە گەورەیی و موقەدەسی مرۆڤ دەکات، باسی بێگەردی و باڵایی ژیان دەکات، شاعیرانە، مێژووی موقەدەسی مرۆڤ دەپارێزێت و دژ بە موقەدەسی ماددی دەنووسێت.

(١١)
لە کۆتایی ئەم خوێندنەوەیەدا، خۆشحاڵ بووم کە توانیم ئەم وشانە بۆ فەرهاد کەریم وکتێبە شیعرییەکەی بنووسم، وەک وەرگرێک قەرزداری ئەم ڕەنج و ئازارەم کە وەک کەسێک و نووسەرێک لەنێو ئاسن و کۆنکریتدا دەیکێشێت و ئازارەکان بە وشە و شیعر دەکات و پێشکەشی مرۆڤی دەکات.
فەرهاد کەریم، بێدەنگ دەنووسێت، کەم کەس دەیناسێت، خوێنەرەکانی بە ژمارە زۆر نین و ڕەنگە ئەوانەی تێشی دەگەن کەمتر بن، بەڵام من دڵشادم کە خوێنەری فەرهاد کەریمم، کە لە نووسەرانی نێو میدیا و سۆشیالمیدیا و دەزگەکانی ڕاگەیاندن و پەخشان و بڵاوکردنەوە و چاپکردندا جیاوازە، فەرهاد نە ئەستێرەیە، نە پاڵەوانە، نە قارەمانی جیهانی نووسین و شیعر، بەڵکوو کەسێکە شاعیرانە، ڕاستگۆیانە ئەزموونی ژیانی هەقیقی و شیعری و ئەدەبی و هزری خۆی دەکات، خوێندنەوەی بەرهەمەکانی لە کەشی دیار و بەرچاوی نووسینی کوردیمان دوور دەکاتەوە، دەمانباتە نێو ئەو نووسینانەی بە ڕاستی دەبنە ئەزموونی خوێندنەوە.
لێرەوە سوپاس بۆ فەرهاد کەریم و ئەو دیارییە جوانەی!

هۆشەنگ شێخ محەمەد
هەولێر- تەمموزی ٢٠٢٣

زەوی لە قەفەزدایە. فەرهاد کەریم. ساڵی چاپ ٢٠٢٣ لە بڵاوکراوەکانی کولتوور.




خاڵە هاوبەشەکانی نێوان گەنجە جنێوفرۆشەکان.. گۆران هەڵەبجەیی

شاراوەنیە کە هەرێمی کوردستان لەمێژە گیرۆدەی دەستی ڕەوتێکی ئیسلامی تووندڕەوی جیهادی بووە. ڕابەرانی ئەم ڕەوتە لە زۆرێک لە مەلاو بانگخواز پێک دێن، کە هەرشتێک لەخۆیان نەچێت دژایەتی دەکەن و ڕەتی دەکەنەوە، باگەر گرووپ و حیزب و تاکی تەواو ئیمانداریش بن.
لەکن ئەمانە هەمووخۆشی و جوانیەکانی ژیان هیچ بایەخێکی نیەو تەنها پێوەریان بۆ چالاکیەکانی ژیان گەڕانەوەیە بۆ [١٤٠٠]ساڵ لەمەوبەر ،واتە گونجاندنی کۆمەڵگایە لەگەڵ ئەو سەردەمەدا نەک گونجاندنی خۆیان لەگەڵ سەردەم و پێشکەوتنەکانیدا.
ئەم ڕابەرە تاریکپەرستانە بە هەڵوێست و خیتابە مەترسیدارەکانیان مێشکی ژمارەیەکی یەکجار زۆر گەنجیان شۆردوەتەوە، بەجۆرێک لە شارستانیەت و زانست و خۆشیەکانی ژیان دایانبڕیون و لەخۆیان هارتر و تووندهاژۆترن.
کاریگەری ئەم مەلا تاریکپەرستانە گەشتووەتە هەندەرانیش بەوەی زۆرێک لە گەنجەکان پەیڕەوی هەمان خیتاب و ئەقڵیەت دەکەن و هەندێک جار زیادەڕۆیی تێدا دەکەن .
ئەوەی جێگەی سەرنجە خاڵەهاوبەشەکانی نێوان ئەم گەنجانەیە کە وەک خەسڵەتێکی نەرێنی کۆیان دەکاتەوە کە گرنگەکانیان ئەمانەن:

  • زۆربەی هەرەزۆریان لەئاستێکی زۆر نزمی خوێندەواریدان، بەئەندازەی بێ تواناییان لە نووسینی ڕستەیەکی بێ هەڵە.
  • لەبارەی خوێندنیشەوە ،زۆرینەیان قۆناغی بنەڕەتیان تێنەپەڕاندوە.
    +ناشارەزاییان لەزمانی عەرەبیدا کە قورئانی پێ نووسراوە.
    +نامۆییان بە شەریعەت و قورئان و حەدیس و تەفسیری ئایەتەکان ،بەجۆرێک لە کاتی پرسیاردا لەوبارەوە خۆیانی لێ دەدزنەوە.
  • بەهۆی پێگەی کۆمەڵایەتیانەوە کە دەرفەتی ژیانێکی باشیان بۆ هەڵنەکەوتوە بەکاردەهێنرێن.
    +دووریان لەدنیای کتێب و هونەرو ئەدەب و خۆپڕچەککردن بە بابەتەکانی ڕووناک کردنەوەی هزر.
    +مزگەوت یەکەم وێستگەی ئاشنابوونیانە بە ئاین و بیستنی ختابی کەراهیەت لەدەمی مەلاکانەوە.
    +بەکارهێنانی بەردەوامی تاکە چەکی دەستیان کە ئەویش جنێو،قسەی ناشیرین،تەکفیر کردنی بەرامبەرە ، بەتایبەتی بەکارهێنانی وشەی[مولحید] کە بە ناوهێنانی زۆر خۆشحاڵ دەبن.
    +ئەمانە لەدایک بووی ساڵانی دوای ڕاپەڕینن ،واتە لەژێر دەسەڵاتی کوردی خۆماڵیدا گەورەبوون و پەروەردەی ئەو سەردەمەن.
  • خاک ،وڵات، نیشتمان، نەتەوە لەکن ئەمانە هیچ بایەخێکی نیەو دەیانکەنە قوربانی مسوڵمانێکی ئیماندار ،ئیدی لەهەرکوێ بێت.{یەکێک لەم گەنجانە لەفەیسبووک بێ شەرمانە نووسیبووی ،هەموو کوردوکوردستان دەکەمە قوربانی تاکێک پێڵاوی مسوڵمانێکی لەخواترس لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت.}
  • خۆیان دوورخستوەتە لە خۆشیەکانی ژیان و زۆربەی کاتیان بەفێڕبوونی خیتابی کەراهیەت بەسەردەبەن..
    +دابڕاون لەکۆمەڵگا ،وشک و گۆشەگیر و کەمدوون.
    +هەوڵەدەن کۆنترۆڵی ڕەفتاری خێزانەکانیان بەتایبەتی خوشکەکانیان بکەن بەجۆرێک هەندێک جار فشارەکان هێندە بەهێز بووە خوشک بەرگەی نەگرتووە بە خۆکووشتنی خوشک کۆتایی هاتوە ،یا لەلایەن براوە لەسەر شتێکی بێبایەخ کوژراوە.

پرسیار ئەوەیە لە ئایندەدا ئەم گەنجانە بەم فکرە مەترسیدارایەنەوە چ کارەساتێک بۆکۆمەڵگا دەخولقێنن؟




شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و مەسەلەی یەکگرتوویی خەڵک.. وەرگێڕانی: کاوە عومەر

دیمانەی خەلیل کەیوان لە بەرنامەی وەڵام لەگەڵ حەمید تەقواییدا

بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید کۆکراوەتەوە
خەلیل کیوان: خەڵک و هێزە جیاوازەکان باس لە یەکڕیزی دەکەن بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی. یەکگرتوویی مانای چییە؟ ئایا یەکگرتوویی چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە دڵی شۆڕشێکدا بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی مومکینە؟ ئەگەر وەڵامەکە بەڵێ بێت پرسیارگەلیێکی تر دێتە ئاراوە. کام بەها و سیاسەت یەکی دەخەن؟ کام سیاسەت و بەها دەبێتە هۆی دابەشبوون؟ چ هێزێک هۆکاری یەکڕیزییە و کام هێز هۆکاری دابەشبوونە؟ و لە کۆتاییدا ڕۆڵی هێزە جیاوازەکان لە یەکڕیزی و هاوپشتی خەڵکدا چی دەبێت؟ ئەم پرسیارانە لەگەڵ حەمید تەقواییدا دەخەینە ڕوو.
حەمید تەقوایی، نزیکەی هەموو ئەو هێزانەی بەشدارن لە شۆڕشدا، بە چەپ و ڕاست و ناوەندەوە، بە کەمکردنەوەی ئیستسنایەکان، باس لە یەکڕیزی ڕیزەکانی خەڵک و شۆڕش دەکەن، بەڵام بە کردەوە بینیمان کە هێزی ڕاست و بە تایبەتی کوتلە توندڕەو و شاخوازەکان، هۆکاری دابەشبوونن.ئێوە یەکێتی ڕیزەکانی خەڵک و شۆڕش چۆن بە مومکین دەزانن؟
حەمید تەقوایی: هەروەک ئاماژەت پێکرد زۆر هێز بە ئاڵای یەکڕیزیەوە هاتنە ناو شۆڕشەوە. دیارە هێزە ڕاستڕەوەکان و پاشایەتیخوازەکان توانیان لەژێر ناوی یەکڕیزیدا هەندێک جوڵە بکەن. هاوپەیمانییەکان دروست بوون، پێکەوە دانیشتن و گوتار و دەکرێ بگوترێ کە پاساوی هەمووان یەکگرتوویی بوو بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی. بەڵام بە کردەوە بینیمان ئەو یەکگرتووییەی کە ئاڵاکەی لەلایەن هێزە ڕاستەکانەوە بەرزکرایەوە، نەگەیشتە هیچ شوێنێک. نەک هەر نەگەیشتە هیچ شوێنێک، بەڵکو ئەمڕۆ بووەتە دابەشبوونێکی توند لە نێوان خۆیاندا. واتە ئێستا هێزە شاخوازەکان لەگەڵ یەکتردا ڕوبەڕوو بوونەتەوە. لە هەڵوێستەکانیاندا، لە سۆشیال میدیا و تەنانەت لە شەقامیشدا، دژی یەکتر دەوەستنەوە، گۆپاڵەکانیان لە دژی ئەو خەڵکە دەسوڕێنەوە کە دژی دەسەڵاتی پاشایەتین، هێرش دەکەنە سەر نەیارەکانی ئەو گێڕانەوەیەی کەئەوانە لەبارەی شۆڕش و ئایندەی ئێرانەو ، هتد هەیانە ، و زۆر ڕوونە.کە ئەم بارودۆخەش تەنها هۆکارێکە بۆ دابەشبوون لە ڕیزەکانی خەڵکدا و بەربەستە لە بەردەم پێشکەوتنی شۆڕشدا. باسەکە تەنها لەسەر دابەشبوون نییە. ئەو شێواز و ئەدای کە هەیانە نەک هەر دوورە لە پرەنسیپی سیاسی بەڵکو دوورە لە پرەنسیپی ئەخلاقی و ئینسانی. ئێمە شاهیدی سەرهەڵدانی جۆرێک لە لۆمپنیزم و ستەمکاری لە نێو پاشایەتیخوازەکانداین. نمایشێک کە بەتەواوی لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی و دژی شۆڕش و خەڵکە. بۆیە پێویستە بگوترێ ئیدیعای یەکڕیزی مەرج نییە،ئەبێت کردەوەی هێزەکان بەپێوانە وەربگیرێت. بنەمای مشتومڕەکە ئەوەیە کە بەڕاستی چ جۆرە سیاسەتێک دەتوانێت خەڵک یەکبخات. هەر لە سەرەتاوە دیار بوو ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت بە بیانووی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیەوە هێرش بکەنە سەر شۆڕشی ١٣٥٧، بگەڕێنەوە بۆ ڕابردووی٤٥ ساڵ لەمەوبەر و گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی پاشایەتی، هیچ پەیوەندییەکیان بە شۆڕشی ، ژن ژیان ئازادیەوە نییە ، چ جای بگات بە یەکگرتوویی خەڵک لەم شۆڕشەدا. شۆڕش بۆ بەهاگەلێک پێکهاتبوو کە هیچ لێکچوونێکیان لەگەڵ سیستەمی فیکری و بەها و عەقیدەی هێزە ڕاستەکاندا نییە. ئەم هێزانە جەخت لەسەر پیرۆزی ئاو و خاک و سنوور و یەکپارچەیی خاک و کوروشی حەخامەنشی و شانازی باوباپیران و ڕابردووی شاهانە و هتد دەکەنەوە. ئەمە سیستەمی بیرکردنەوە و بەهاکانیانە. وە ئەم سیستەمە بەتەواوی پێچەوانەی خواستە ڕەوا و شۆڕشگێڕییەکانی خەڵکە.
لە لایەکی ترەوە ڕێبازی ڕاستەکان لە بنەڕەتدا دژی شۆڕشە. ئەو شۆڕش بە ئاژاوە و توندوتیژی دەزانێت، پێی وایە دەبێت لە ئێراندا لە ڕێگەی ترەوە گۆڕانکاری ڕووبدات، لە سەری خەڵکەوە بە ڕێوشوێنی پشتبەستن بە وڵاتانی ڕۆژئاوا و هتد. لەم ڕوانگەیەشەوە ئۆپۆزسیۆنی ڕاست بە تەواوی لەدژی ئەو خەڵکە وەستاوە کە هەستاون بۆ ئەوەی بە هێزی شۆڕشی خۆیان بارودۆخەکە بگۆڕن.
هەموو ئەم هەلومەرجانە ئەوە دەردەخات کە بانگەشەی ئەوان کە دەمانەوێت خەڵک یەکبخەین تەنها ڕوپۆشێک و نمایشێکی پڕوپاگەندەیی بەتاڵە. بەهۆی ئەمەوە ئەم نمایشە بە خێرایی ڕەنگی لەدەستدا. ئێستا هەمووان.ئەوانەی بە جۆرێک ئەم وەهمەیان هەبوو و ئومێدیان هەبوو بۆ نمونە لە دوای کۆبوونەوەی جۆرج تاون، درکیان بەوە کردووە کە بابەتەکە بێمانایە و بەهیچ جێگایەک ناگات و یەکێتی و ڕیزی خەڵکیش بەم شێوەیە دروست نابێت.
بەڵام یەکگرتوویی خەڵک لە دەوری چی دەتوانێت پێک بێت؟ بەپێی پێناسە لە دەوری بەها ئینسانیەکان. ئێمە باسی یەکێتی مرۆڤەکان دەکەین و مرۆڤەکان تەنیا دەتوانن لە دەوری بەها سەربەخۆکان لە میللەت و نەتەوە و ئایین و ڕەگەز و نەژاد و هۆکارەکانی دیکە یەکبگرن کە مرۆڤەکان لە یەکتر جیا دەکەنەوە. وە ئەم بەهایانە بەهای چەپ و ڕادیکاڵن، بەهاکانی حزبێکی وەک حزبی ئێمە، کە سەنتەری سیاسەتەکانی ئینسانیەت و ئازادی و یەکسانی هەموو مرۆڤەکانە. هێزە ڕاستڕەوەکان هیچ پەیوەندییەکیان بەم بەها و سیاسەتە مرۆییانەوە نییە و بەها مرۆییە جیهانداگرەکان هەرگیز بەشێک نەبوون لە سیاسەت و گوتار و پڕوپاگەندەکانیان.
خەلیل کەیوان ئێوە یەکێتی ڕیزەکانی خەڵک لە دەوری ئەو سیاسەتەی کەڕوونتان کردۆتەوە بە گونجاو دەزانیت. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئێمە چین و توێژی جیاوازمان هەیە لە کۆمەڵگادا کە بەرژەوەندی و داواکاری جیاواز و هەندێکجار دژ بەیەکیان هەیە. لەم دۆخەدا چۆن یەکێتی ڕیزەکانی خەڵک مومکین دەبێت؟
حەمید تەقوایی: کاری ئەم شۆڕشە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییە. واتە وەک هەر شۆڕشێکی تر دەسەڵاتی سیاسی کردۆتە ئامانج. پێم وایە زۆرینەیەکی زۆری خەڵکی ئێران هاوبەشی ئەم ئامانجەن. بەڵێ کۆمەڵگە چینایەتییە و کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتی چینێکی دیاریکراو دەکات، چینی خاوەن سەرمایە، بەڵام ئەوانەی ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدان، واتە ئایەتوڵڵاکان و ماڵی ڕێبەران و دارودەستە و لایەنگرانیان، کەمینەیەکی بوچوک لە کۆمەڵگا پێکدەهێنن، و باقی خەڵک دەیانەوێت ئەم حکومەتە بڕوخێنن. ئەمە ئەو ئامانجەیە کە جەماوەری خەڵک یەکدەخات. لە ڕوانگەی ئابووریشەوە دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئەوانەی قازانجی فەلەکی دەکەن، واتە ئاغازادەکان و مافیا ئابووریەکانیش کەمینەیەکی بچووکن. تەنانەت بەشێک لە خودی چینی سەرمایەداریش بەم هەلومەرجانە ناڕازین. دەیەوێت ئەم حکومەتە بڕوات. کۆماری ئیسلامی حکومەتێک نییە کە یەکگرتوو بێت و تەواوی چینی سەرمایەداری لەگەڵ خۆیدا بێت. لە ئۆپۆزسیۆندا دەبینیت کە هێزە سیاسییەکان لە چەپ و ڕاستەوە چالاکن. بەڵام وەک ڕوونم کردەوە، هێزە ڕاستڕەوەکان نوێنەرایەتی ڕیزەکانی خەڵک ناکەن.
جەماوەری خەڵک وەک هەر شۆڕشێکی تر لە شەقامەکاندا ڕایدەگەیەنن کە هەموومان پێکەوەین. بە بۆچوونی من، هەموو شۆڕشێک، و نەک تەنها شۆڕشی ئێستا، تایبەتمەندییەکی گشتگیری هەیە، واتە زۆرینەی کۆمەڵگا – هەر بەشێک بە هۆکاری خۆی – دژی حکومەتە، و ئەوەی خەڵک یەکدەخات ئیرادە و ئیرادەی ئەوانە بۆ حکومەت بڕوخێنن. بۆیە تەواو ئەگەری ئەوە هەیە خەڵک دژی حکومەت بێت و لە دەوری ئەو داواکاریانە بێت کە وەدیهاتنیان بە مانای ڕووخاندنی حکومەت بێت، واتە وەک دروشمی ناوەندی شۆڕش ڕایدەگەیەنێت، لە دەوری یەکسانی ژن و پیاو، لە دەوری پاراستن و ڕێزگرتن لە ژیان و دەستەبەرکردنی ژیان، لە دەوری ئازادییە بێ مەرجەکان، پێویستە لە دژی تابووە ئایینییەکان وهتد یەکگرتوو بن. دروشمی “ژن ژیان ئازادی خەریکە” هەمان قسە دەکات، هەمان شت ڕادەگەیەنێت. کۆمەڵگاش دروشمی کورد بەلوچ و ئازەری و ئازادی و یەکسانی ددەلێتەوە! دروشمی هەموومان پێکەوەین دەدات. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هاشتاگی “ئێمە پێکەوەین” وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەسێدارەدانەکان بوو و تا ئێستاش دروشمێکی سەرەکیە. بەم مانایە جەماوەری خەڵک، ئەو هێزەی کە لە بزووتنەوەی داگیرکاریدا پێی دەگوترا “سەدا ٩٩”، دژی لەسەدا یەکە دەسەڵاتدارەکان هاتنە سەر شەقامەکان. نەک هەر لە ئێران، بەڵکو لە هەموو شوێنێکی جیهان، دەبینرێت کە کەمینەیەکی کەم لە هەموو وڵاتاندا دەسەڵات و زۆربەی سەروەت و سامانەکەیان بەدەستەوەیە و ئەم کەمینە بچووکە لە ئێرانیش پێکهاتووە لە ئایەتوڵڵا ملیاردێرەکان و نوخبەی دەسەڵاتدار و ئاغازادەکان و مافیای ئابووری پەیوەست بەوانەوە کۆمەڵگە دژی ئەم کەمینەیە.
شۆڕش کاری ئەم جەماوەرە یەکگرتووەی خەڵکە. ڕەنگە بەشێکی کەم لە ٩٩٪ لەسەر شەقام بێت. ڕەنگە هێزی چالاکی شۆڕش لەسەدا چەند زیاتر نەبێت، بەڵام ئەم چەند لەسەدە نوێنەرایەتی هیوا و خواستی لەسەدا ٩٩ دەکات. خواستی هاوبەشی هەموویان گۆڕانێکی بنەڕەتییە لە دۆخی ئێستادا، خواستی خەڵک بریتییە لە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و گەیشتن بە کۆمەڵگایەک کە مرۆڤەکان بەڕاستی هەناسە بدەن و بژێوی ژیانیان دابین بکرێت و هیچ کاریگەرییەکی هەژاری ونایەکسانی، دەتوانن ئازاد بن و ژیانێکی مرۆیی بەپێی پێوەرەکانی سەدەی بیست و یەک بژین بە تایبەت لە ئێران ڕزگارتان بێت لە شەڕی ئیسلام و یاسا ئیسلامییەکان. ئەمانە هەموو ئەو تایبەتمەندییە هاوبەشانەن کە خەڵک بەیەکەوە دەهێڵێتەوە و تەنها حزبە چەپ و شۆڕشگێڕەکان دەتوانن نوێنەرایەتی ئەم هاودەنگییە بکەن.
خەلیل کەیوان مەترسی ئەم هێزە ڕاستڕەوانە چییە؟ ئایا ناکرێ خەڵک لە دەوری پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی کۆبکەنەوە و دواجار شۆڕش تێکبشکێنن؟
حەمید تەقوایی: لە پێشهاتە مێژووییەکاندا ناتوانرێت پێشبینی شتێک بکرێت کە ١٠٠٪ مومکین بێت یان مەحاڵ بێت. بەڵام ئەو ئەگەرەی کە ئاماژەت پێدا، یەکەم ئەگەرێکی زۆر لاوازە و دووهەم ئەگەر ڕووبدات، مانای ئەوە نییە ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستڕەو سەرکەوتووە، بەڵکو بە مانای سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامییە. ئەمەش بەو مانایەیە کە کۆماری ئیسلامی لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە. هەرچەند بەها و تابۆ و پیرۆزییە ڕاستەکان زاڵ بن بەسەر فەزای ناڕەزایەتیدا، حکومەت بەهێزتر دەبێت و لە شوێنی خۆیدا دەمێنێتەوە. حکومەت تەنها ئەکرێت بە خواست و ئامانج و سیاسەتی قووڵی شۆڕشگێڕانە و ڕادیکاڵ و ئینسانی لاببرێت. هەربۆیە باسەکە لەسەر ئەوەنیە کە دوو ڕەوەند دەتوانێت شۆڕشێک ئاشکرا بکات، یان لە دەوری سیاسەتی ڕاستڕەو یان لە دەوری سیاسەتی چەپ. وەنوسخەی یەکەم شکستی شۆڕشە. سەرکەوتنی شۆڕش تەنیا لە دەوری سیاسەت و ئامانج و ستراتیژی چەپی ئینسانی و ڕادیکاڵ مومکینە. سیاسەتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستڕەو تەنیا دەتوانێت ببێتە هۆی مانەوەی کۆماری ئیسلامی. بەم مانایە ئەم هێزانە لە ڕاستیدا دژ بە شۆڕش و لە بەرژەوەندی ڕژیم کار دەکەن. بە کردەوە وایە. ڕەنگە ئەمە مەبەستی زۆرێک لە شوێنکەوتووانی ئەوان نەبێت، بەڵام مانای کردەیی سیاسەتە ڕاستەکان، بەردەوامیی و سەقامگیریی کۆماری ئیسلامییە. ئاڵای پاشایەتی، ئاڵای ناسیۆنالیزم، ئاڵای ڕەگەزپەرستی و ئاڵای گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، تەنیا بە قازانجی کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێدێت. لەم ڕوانگەیەوە ئەرکی هێزی شۆڕشگێڕە کە ئەمانە پوچەڵ بکاتەوە. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا ڕەوتی دۆخەکە ئەوە نیشان دەدات کە ئەگەری شکستی شۆڕش بە هۆی هەژموونی بەها نەتەوەیی- نیشتمانیەکانەوە زۆر لاوازە.
خەلیل کیوان: لە کۆمەڵگادا ڕوانگەیەک هەیە کە ئەگەر هێزە جیاوازەکان یەکبگرن و هاوپەیمانییەک پێکبهێنن، زووتر کاری ئەم دەسەڵاتە تەواو دەبێت و شۆڕش سەردەکەوێ. ڕات چییە لەسەر هاوپەیمانی هێزە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن؟
حەمید تەقوایی: ئەمڕۆ دوای ئەو پڕۆسەیەی کە لەم دە مانگەدا بەردەوامە، بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە ئێمە دوو جۆر هێزی ئۆپۆزسیۆنمان هەیە لە دابەشکارییەکی گشتیدا. جۆرێک کە نامۆیە بە بەها و ئامانج و داخوازییەکانی شۆڕش و ئامانج و سیاسەتی دیکەی هەیە. ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنن کە ئێمە لەگەڵتان نین، و بە بەکارهێنانی هاشتاگی “لەگەڵ پاشا دەمێنینەوە” دژ بە دروشمی “هەموومان پێکەوەین”، کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوبەر لە هەڵمەتی دژی لەسێدارەکاندا ئاشکرا کرا. بەو مانایەیە کە تەنانەت بە وشەش ئیدیعای یەکگرتنیان وەلا ناوە. ئەوان لە دەرەوەی وڵات بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن کە هەرکەسێک قبوڵیان نەکات خائینە، بێگانەیە، تەنانەت هێرشی جەستەیی دەکەنە سەر خەڵکیش.
بۆیە کاتێک باس لە هاوپەیمانی یان کۆبوونەوەی هێزەکان دەکەین، ئەمە تەنیا بۆ هێزە چەپ و شۆڕشگێڕەکان دەتوانێ پەیوەندیدار بێت. ئەو هێزانەی کە بەڕاستی ئاڵای داخوازی ڕاست و ئینسانی خەڵک بەرز دەکەنەوە و دەیانەوێت شۆڕشی ژن ژیان ئازادی سەربکەوێت نەک بۆ پیاوی نیشتمان، یان وەک ئەمڕۆ دەڵێن “پیاو نیشتمان پەهلەوی”. ئەم دروشمانە کۆنەپەرستانە و دژی بەرژەوەندی خەڵکن.
هەرچەندە هێزە شۆڕشگێڕەکان دەتوانن لە بوارە جیاجیاکانی خەباتدا پێکەوە بوەستن، بەڵام بە بۆچوونی من یەکگرتوویی ستراتیجی لێرەش پەیوەندیدار نییە. لایەنە جیاوازەکان هەرچەندە لایەنگری شۆڕش بن، میتۆدۆلۆژیا و تاکتیک و شێوازی خەباتکردنیان جیاوازە. هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ سیستەمی سیاسی لە ئێراندا، دیدگا و بەدیل و بەرنامەی ئەرێنی جیاوازیان خستەڕوو. بۆیە ناکرێت باس لە یەکڕیزی یان تەنانەت هاوپەیمانی سەقامگیر بکرێت، بەڵکو لەیەکتربڕینی کردەیی هێزە چەپ و شۆڕشگێڕەکان و وەک دەڵێن کاری هاوبەش، بۆ نمونە دژی سزای لەسێدارەدان، بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، بۆ ئازادکردنی تۆماج کە ئەمڕۆ باسی لێوە دەکرێت، یان بوارە تایبەتەکانی تر، ئەگەری هەیە و شتێکی ئەرێنییە.
خەلیل کەیوان: شتێک کە هەمیشە لە مێشکدایە ئەوەیە کە چۆن زلهێزە جیهانی و ناوچەییەکان چۆن چۆنی دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر ئاڵوگۆڕەکان و پرسی یەکخستنی ڕیزەکانی خەڵک. لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا جیهان شاهیدی دەستێوەردانی زۆر بووە، چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چ لە بواری بارودۆخی سیاسی ئێراندا. شۆڕش ڕووبەڕووی چ مەترسییەک دەبێتەوە لەوانەوە؟
حەمید تەقوایی: حکومەتەکان نوێنەرایەتی بەرژەوەندی چینی دەسەڵاتداری وڵاتەکەی خۆیان دەکەن و لەسەر بنەمای ئەمە بڕیار دەدەن. ستراتیژەکەیان لەسەر ئەمە دامەزراوە، هەڵوێستە تاکتیکییەکانیشیان لەسەر ئەمە دامەزراوە. بۆیە وەک یاسایەکی گشتی ئەگەر شۆڕشێک لە خوارەوە حکومەت نەخاتە مەترسییەوە، حکومەتەکانی تر پێداگری ناکەن لەسەر گۆڕینی ئەو حکومەتە. ئەوان نایانەوێت دۆخەکە لەیەکتر بترازێت و پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتەکانی دیکە بکەوێتە مەترسییەوە. بە واتایەکی تر زۆرینەی ڕەهای حکومەتەکان دەیانەوێت دۆخی ئێستا لە وڵاتانی دیکەدا بپارێزن. تاکە فاکتەرێک کە دەتوانێت ئەم هەلومەرجانە بگۆڕێت، ناڕەزایەتی جەماوەری و شۆڕشگێڕانەیە لە وڵاتێکدا. سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی دیتمان کە لە مانگەکانی یەکەمدا شۆڕش لە ڕووی خۆپیشاندان و کۆبوونەوە لە شەقامەکاندا گەیشتە لوتکە، حکوومەتەکان لانیکەم بە قسە و پڕوپاگەندەوە خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دوور خستەوە و پشتیوانی خەباتی خەڵکیان کرد. بەڵام ئێستا کە ململانێی شەقام کەم بووەتەوە، حکومەتەکان لە پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا گەڕاونەتەوە سەر سیاسەت و پەیوەندییەکانی پێشوویان. ئەمە یاسایەکی گشتییە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە حکومەتەکانی دیکە تا دوا ڕۆژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بمێننەوە. ئەزموونەکان دەریانخستووە کە ئەگەر حکومەتەکان دان بەوەدا بنێن کە ئەو حکومەتەی لەژێر فشاری شۆڕشدایە چیتر توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەی نەماوە و خەڵک دەڕۆن بۆ ئەوەی لەناوی بەرن، ئەوا هەڵوێستێک دەگرنەبەر کە لە ئایندەی ئەو وڵاتەدا جێگەیەکیان هەبێت . ئەوان لایەنگری شۆڕش دەکەن بە ئامانجی کاریگەری لەسەر پرۆسەکەی و سەپاندنی بەدیلە دڵخوازەکانی خۆیان. بۆیە پێویستە بگوترێ پەیوەندی نێوان حکومەتەکان و کۆماری ئیسلامی کارکردی دەسەڵاتی شۆڕشی خەڵک و هاوسەنگی هێز لە نێوان خەڵک و حکومەتدایە لە ئێراندا. تا کۆماری ئیسلامی ناسەقامگیرتر و لاوازتر بێت و شۆڕش بەهێزتر و خۆڕاگرتر بێت، حکومەتەکان زیاتر خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دووردەخەنەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان. بەڵام وەک ئاماژەم پێدا ئەرکی دەوڵەتەکان ئەوەیە کە کاریگەریان لەسەر پێشهاتەکان هەبێت بە ئاراستەی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا. ئەوە پەیوەستە بە هێزەکانی شۆڕشەوە وەک حزبی ئێمە ڕێگە نەدەن حکومەتەکانی تر کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی شۆڕش و سیستەمی ئایندە هەبێت.
لە بارودۆخی ئێستادا ئێمەش شاهیدی هەمان پرۆسەین. ئەو هێزە ڕاستڕەوانەی کە لە حکومەتەکانی ڕۆژئاوادا بەشدارن، نیگەرانن لە گۆڕانی بنەڕەتی دۆخەکە لەگەڵ دەسەڵاتی شۆڕش. ڕژێم گۆڕینی خوازراویان جۆرێکە لە دەستاودەست کردنی دەسەڵات لە سەرەوە لەگەڵ کەمترین گۆڕانکاری لە سیستەمی حوکمڕانیدا. بەڵام تەنانەت لەم ئاستەشدا هەڵەن. بەبێ گوشاری شۆڕش، هیچ ڕژێم گۆڕینێک لە ئارادا نیە. دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا نە دەتوانن و نە دەیانەوێت ببنە هۆکاری گۆڕینی ڕژێم لە ئێراندا. هەڵوێستەکانیان بەرامبەر بە حکومەت لە ئێراندا لەژێر کاریگەری هێزی شۆڕشی خەڵکەدایە. ڕووخانی کۆماری ئیسلامی تەنیا بە دەسەڵاتی شۆڕشی خەڵک مومکین دەبێت و ئەمەش فاکتەری دیاریکەری پەیوەندی نێوان حکومەتەکانی دیکە و کۆماری ئیسلامییە. لەگەڵ لوتکەی شۆڕشدا تەنانەت دەکرێت حکومەتەکان بە پشتبەستن بە جەماوەری خەڵک و هێزە چەپ و ڕادیکاڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ناچار بکرێن بایکۆتی کۆماری ئیسلامی بکەن. ڕوونە کە ئەمە پێش هەموو شتێک پەیوەستە بە دەسەڵاتی شۆڕش لە خودی ئێراندا. لە هەر حاڵەتێکدا فاکتەری سەرەکی و دیاریکەر دەسەڵاتی شەقامە و ئەرکی لایەنە چەپ و شۆڕشگێڕەکانی وەک حزبی ئێمەیە کە دەسەڵاتی شۆڕش وەک فاکتەری گۆشەگیرکردنی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی جیهانیدا کەڵک وەربگرن.
خەلیل کیوان: کاتێک سەیری بارودۆخی ئێران دەکەین، دەبینین کۆمەڵگا تەسلیم نەبووە. کۆماری ئیسلامی توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەی نییە. هەموویان ئەم پرسیارەیان هەیە: گەشەسەندنی داهاتوو کەی ڕوودەدات و چۆن دەبێت؟ هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ دۆخی ئێستا چییە و لە ئاسۆی گۆڕانکاریە سیاسییەکانەوە چی دەبینن؟
حەمید تەقوایی: دیارە لە بارودۆخی ئێستادا خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان هێوربوونەتەوە، چ لە خودی ئێران و چ لە دەرەوەی وڵات. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەموو شۆڕشەکە پاشەکشەی کردووە یان ڕاگیراوە. بەو مانایە نییە کە خەڵک ترسێنراوە یان کۆماری ئیسلامی سەقامگیر بووە و هتد. ئێمە هیچ کام لەمانە نابینین، ناڕەزایەتی بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە. لە شێوەی بانگەواز بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی ئەو کەسانەی لە شۆڕشدا گیانیان بەختکردووە، بۆ ڕۆژانی دیاریکراو وەک ساڵیادی شۆڕش، ناڕەزایەتی مەدەنی وەک بێ حیجابی، کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەربڵاوتر دەبێتەوە و ڕوونە کە حکومەت شکستی هێناوە دژی، هەڵمەتە جۆراوجۆرەکانی وەک هەڵمەتی ئازادکردنی تۆماج، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینان.و هەروەها مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکاران و مامۆستایان کە تا ئێستاش بەردەوامن و جگە لە هەموو ئەمانە، زیادبوونی هێرشی فراوانی خەڵک لە فەزای ئەلیکترۆنیدا. بابەتێک کە بە دانپێدانانی خۆیان، دەمارەکانی خامنەیی و حکومەتەکەی وردکردووە.
هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە شۆڕش زیندووە. ئەوەی گۆڕاوە و ناگەڕێتەوە پەیوەندی و هاوسەنگی هێزە لە نێوان خەڵک و حکومەتدا. بە بڕوای زۆرینەی خەڵکی ئێران، کۆماری ئیسلامی دەبێ بڕوات. ئەم حکومەتە ئیتر ئیعتبارێکی نەماوە و بەتەواوی ڕیسوا بووە. دوای ئەم کوشتار و دڕندەییانەی کە لەم دە مانگەدا لە حکومەتەوە بینیومانە، ئیعتباری سیاسی و ئەخلاقی بۆ کۆماری ئیسلامی لە ئێران و لەسەر ئاستی جیهانی نەماوە. حکومەت لەبەردەم توڕەیی و ڕق و کینەی زۆرینەی ڕەهای خەڵکدایە و هەر هەنگاوێک دەنێت ڕق و توڕەیی گشتی دەباتە سەر. لە چاوی خەڵکدا ڕژیم مردووە و تەنیا بە زەبری هێز لاشەی خۆی پاراستووە. خاڵی لەلوتکەی شۆڕش هێشتا لە پێشەدایە و دەسەڵاتداران خۆیان هەمان نیگەرانیان هەیە. هیچ بەرپرسێکی حکومی بانگەشەی ئەوەی نەکردووە کە شۆڕش، یان وەک دەڵێن ئاژاوەگێڕی، کۆتایی هاتووە و هەموو شتێکمان بەدەستەوەیە. بەپێچەوانەوە هەمووان باس لە بەردەوامی ئەم دۆخە و سەرهەڵدانەوەی شۆڕش دەکەن.
ئەوە گومانی تێدا نیە کە کۆمەڵگا ناگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجی پێش شۆڕش و هاوسەنگی هێز بۆ هەمیشە لە بەرژەوەندی خەڵک و بە زیانی حکومەت گۆڕاوە. ڕاستە فۆڕمی سەرەکی هێرشی هەر شۆڕشێک مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی سەر شەقامە و بەم مانایەش شۆڕش هێور بووەتەوە، بەڵام هەموو شۆڕشێک هەوراز و نشێوی هەیە و هەموو شتێک نیشان دەدات کە شۆڕش سەرهەڵدەداتەوە. نابێت گومانمان لەم بابەتە هەبێت.
تۆ دەپرسی بە چ شێوەیەک، ؟ ئەمە چیتر بە تەواوی پێشبینی ناکرێت. دەتوانێت لە شێوەی مانگرتندا دەرکەوێتەوە. دەشێ لە شێوەی گردبوونەوەی سەر شەقامەکان بێت، بۆ نمونە لە ساڵیادی شۆڕشدا، دەکرێت لە شێوەی ناڕەزایەتی ژنان، بڵاوبوونەوەی بێ حیجابی لە پاڵ سەما و هەڵپەڕکێی سەر شەقامەکان بێت. یان مەراسیمی یادکردنەوە وبەرزڕاگرتنی یادی گیان بەختکردوان کە ئێستا مەراسیمی لەدایک بوونیش دەگرێتەوە. هەموو ئەمانە شێوازی مومکینن، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا گومانی تێدا نییە کە کۆمەڵگا تەسلیمی نەبووە و هێور نەبووەتەوە و بەردەوامە لە تەحەدای دەسەڵات لە ئاست و بوارە جیاوازەکاندا. پێم وایە ئەو پڕۆسەیەی کە بە گیان بەختکردنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد تا ڕووخانی یەکجارەکی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت. هەوراز و نشێوی هەیە، بەڵام ناوەستێت.
٥ی تەمموزی ٢٠٢٣، ١٤ی تیری ١٤٠٢




قووڵ بوونەوەی قەیرانی ئیسلامی سیاسی و سەلەفی ؟!.. سەردار عەبدوڵا حەمە

ماوەیەکە گوێ بیستی کۆمەڵێک جیدال و باسین کە پێشتر نەمان بیستووە لە لایەن چەندین مەلاو بانگخوازو لێکۆڵەوەر لە ئیسلام و ئیسلامی سیاسییەوە . ماوەیەکە هەندێ مەلا و بانگخواز هەندێ کاری قێزەونی وەک دزی و درۆ و دوو ڕوویان ئەنجام داوە کە کۆمەڵگای کوردستان نەفرەتیان لێ دەکات .

ئەمانە سەرجەم پێ ی دووترێ قەیرانی ئیسلامی سیاسی وڕەوتە جیاجیاکانی بە سەلەفی وئەشعەری و سۆفیەوە .
هۆکارەکانی ئەم قەیرانانە زۆرن هەندێکیان بابەتی و هەندێکیان زاتین ؟
هۆکاری بابەتی ئەوەیە لەسەردەمی سەرمایەداریدا ، بەرەو پیێشچوونی پیشەسازی و زانست دەبێتە هۆی پاشەکەشە بە بیروباوەری خورافیانەی ئایینی لەسەر ئاستی جیهان. تا پیشەسازی وداهێنانی تەکنۆلۆجی زیاتر پێشکەوێ ، ئایین زیاتر پاشەکشە دەکات . لە خۆوە نیە لە ئەفغانستان وهەندێ ووڵاتی ئیسلامی تەلەفزیۆن و ئایفۆن و کۆمپیوتەرو وئایپادەکان دەدەنە بەرچەکوش وداروبەرد و ووردووخاشیان دەکەن ، چونکە وەک ڕابەرانی ئیسلامی سیاسی خۆیان دەڵێن ئەم شتانە خەڵک لە دین وەردەگەڕێنن ، لە خۆوە نیە تاڵەبان لە ئەفغانستان یاسای ئەوە دەردەکا ژنان نابێ لە زانکۆکان بخوێنن .
ئەوکۆمەڵگایانەی کە پیشەسازین ئایین تیایاندا بێ هێزە و بەپێچەوانەوە ئەو کۆمەڵگایانەی پیشەسازی نین ئایین تیاندا بە هێزە ، ئەمە بەپێ ی ئامارە فەرمیەکان . دەبێ ئەوەش بزانین سەرمایەداری پێویستی بە پێشکەوتنی پیشەسازی یە بۆ قازانجی زیاتر هەر بۆیە ئەو کۆمەڵگایانەش تا ئێستا دوواکەوتوون لەم ڕووەوە ئەوا پێویستە بەرەو پێشەوە ببرێن ئەمەش کاردەکاتە سەر ئایین و گەشەنەکردنی و چوونە دواوەی . هەر ئەم هۆکارە دەبێتە هۆی نەمانی ئایین.
کوردستانیش بەشێکە لە جیهانی سەرمایەداری وڕۆژانە زیاتر کاریگەری ئەم پێشکەوتنە دەبینرێ لەسەر ڕەوتە ئایینی و خێڵەکیەکان . . بەپێچەوانەی ئەوەی کە ڕابەڕانی ئایینی بەپشتیوانی دەسەڵات ومیدیاکانی و بۆ فریوکاری خەڵک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئاییندە بۆ ئایینەکەی ئەوان دەبێ چونکە پێ یان وایە تەنها ئەوان لەسەر هەقن ئەمە تەنها ئیسلامیەکان نین ئەمەدەڵێن و دووبارەی دەکەنەوە ڕۆژانە بەڵکو مەسیحیەکان و جووەکان وهیندۆس و بودایەکانیش ئەم پروپاگەندەیان هەیە . بەڵام ڕەوتی مێژوو پێچەوانەی ئەم پروپاگەندەیە. لەجیهاندا ڕێژەی بێدینی لە پەرەسەندنی خێرادایە بە تایبەت لە ناو توێژی خوێندەوارو نووسەر وهونەر پیشەو ئەکادیمی و زنایاندا . ئەم پەرەسەندنە لە کۆمەڵگای کوردستانیش دەبینرێ بە تایبەت لە ناو ئەم توێژەی کۆمەڵگادا .
هەر ئەمە دەبێتە هۆکاری بنەڕەتی بۆ پەرەسەندن و قووڵ بوونەوەی قەیرانەکانی ئیسلامی سیاسییش شانبەشانی قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان .
هۆکاری خودیش یا ( زاتیش) لە خودی ئایینەوەیە کە ناتوانێ وەڵام دەرەوە بێت بە پێداویستیەکانی مرۆڤ لەم سەردەمەی ئێستادا کە گرانی وهەژاری و برسیەتی وبێکاری سەرتاپای کۆمەڵگاکانی جیهانی گرتوەتەوە. ئایینەکان نەک نەیانتوانیوە چارەسەری ئەم بارودۆخە بکەن بەڵکو خۆیان هۆکاری مانەوەی ئەم بارودۆخەن . ئایینەکان پشتیوانی دەکەن لە مانەوەی زەمینەکان و هۆکارەکانی هەبوونی ئەم بارودۆخە وەک ئەوەی ئەوان دژی خاوەندارێتی تایبەتی و کاری بەکرێ و سەرمایە نین کەسەرچاوەی بوونی هەژاری و برسیەتین.
بەپێچەوانەوە ئیتر ئایین دەبێتە پیشەسازی وپیاوانی ئایینییش دەبنە سەرمایەدار و بازرگان .
لە کوردستان دا ماوەیەکە ئەمە بەڕۆشنی بەرچاو دەکەوێ ، مەلاو بانگخواز هەیە لەم ڕێگایەوە زەکات لەخەڵک وەردەگرێ وپڕۆژەی پێ دەکاتەوەو دزی لەخەڵک دەکات ، مەلاو بانگخواز هەیە زەکات لەخەڵک وەردەگرێ چوار ژن دەهێنێ و لە باشترین شوێنی حەوانەوەو لە باشترین خزمەتگوزاری بەهرەمەندە ، جگە لە زەکات ئەمانە پارە لە دەسەڵات و ووڵاتانی تریش وەردەگرن پێی دەچنە حەج وعومرەو لە کاتی نەخۆشیشدا دەچنە ئەوروپا بۆ چارەسەر .بۆیە ئەمانیش بوونەتە چینێکی سەرمایەدارو مشەخۆر لەسەر حسابی چینی کرێکارو زەحمەتکێش وە بەشدار دەبن لەوەی خەڵکی هەژاروبرسی بکەن .
یەکێ لەهۆیەکانی تر هۆشیار بوونەوەو ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وپەرەسەندنی هێزی ئازادیخوازو چەپ و سکۆلاریستی کۆمەڵگایە کە ئیسلامیەکان دەخاتە ناو گێژاوی ئەم قەیرانەی ئێستایان چۆن ؟
خرۆشانی ژن ژیان ئازادی پێشەنگی ئەم کاروانەیە لەم ڕۆدا کە کاریگەری لە سەر کوردستان وناوچەکەش داناوە . خەڵک ناتوانێ ڕەوتی ئیسلامی سیاسی قبوڵ بکا کەسەرچاوەی نەهامەتیەکانی بێت ، خەڵک قبوڵ ناکا ڕۆڵەکانی لە سێدارە بدرێن وەک ئەوەی لە ئێران ڕوویدا وەیا تیرۆر بکرێن لە بەر جیاوازی بیروڕایان وەک ئەوەی لە تیرۆری ماریا و خواناسدا بینیمان لە کوردستان .
ئەوە فشاری بەرەی ئازادیخوازوئینسان دۆست بوو مەلاو ڕابەرانی ئیسلامی سیاسی وسەلەفی هێنایە قسە وقڵشتی نێوانیانی زیادکرد هەریەکەیان ئەوی تر تاوانبار دەکا بە داعش .
یەکێکیان دەڵێ سەلەفیەکان داعشی بێ چەکن و یەکێ تر دەڵێ سەلەفی نامۆیە بە کۆمەڵگای کوردستان وئەشعەری ئایینی خەڵکی کوردستانە و سەلەفیش هەرەشە لەمانی تر دەکات و بەداعش تۆمەتباریان دەکات.
.ئەوە فشاری بەرەی ئازادیخوازە وا لە مەلاو بانگخوازو وەزارەتی ئەوقاف دەکات ڕۆژێک فتوایەک دەربکاو ڕۆژێکی تر لێ ی پەشیمان بێتەوە .
ڕۆژێک دەیانووت پیاوەکان وەک خاوەنی کچان وژنان بێ شەرەفن و گەوادن کە ڕێگا بدەن ژنەکانیان وکچەکان سفور بن و بۆن لە خۆیان بدەن ، کەچی مەلا هەڵۆ لەم ڕۆژانەدا ووتی ئەو پیاوەی ژن بکوژێت قاتلە دەبێ حاکمی موسڵمانان ئەم بڕیارە بدات کە پێشتر ئەمەی نەوتووە . ئەوە فشاری ئەم بەرەیە بوو توانی پاشەکشە بە مەڵا هەڵۆ بکات کە بکوژەکەی خواناس ووریا گلی بە تاوانبار پیشان بدا لە کاتێکا فتواکانی خۆی هۆکار بوون بۆ ئەنجام دانی ئەم تاوانە .
ئەوە بەرەی ئازادیخوازو عەلمانیەکانە ئەشعەریەکانی کوردستانی ناچار کرد بەدژی سەلەفیەکان قسە بکەن و عەبدولەتیف سەلەفیش داوای دیبەیت بکا لەگەڵیان و لەگەڵ ئەوانەی بەسەلەفیان ووتوە داعش.
ئەوە بەرەی ئازادیخواز و عەلمانی بوو کە ووتارە دژ بەیەکەکانی مەلاو بانگخوازە سەلەفیەکان ئاشکرا بکات وەک ئەوەی دەیانووت خۆشەویستی حەرامە بەڵام خۆیان خۆشەویستیان لەگەڵ ژناندا کرد دەنگی هەڵو و عەبدولەتیفیان لەم بارەوە بڵاو کردەوە.
ئەوە هەرئەم بەرەیە ئێستا ماهیەتی مەلایەکی دزی وەک مەلا هەورامانی ئەندام پەرلەمانی سەر بە کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی دەربخات کە وەک دز دەربکەوێ لە کاتێکا پێشوو تر ووتبووی دزەکان دەبێ دەستیان ببڕدرێ .
ئێمە بەرەی چە پ و ئازادیخواز ئەگەر بەردەوام و جیددی تر کار بکەین دەتوانین پاشەکشەی زیاتر بەئیسلامی و سیاسی وسەلەفی و ئەو دەسەڵاتەش بکەین بە پێدانی ئیمکانی ماددی و مەعنەوی کردوونی بە بەڵاو و بەرهەمهێنەری نەهامەتی وکوێرەوری و کردوونی بە بازرگان و خاوەن ژیانێکی بەهشتی لەم دونیا و بەخەڵکیش دەڵێن دوای مردن بەبەهشت و حوری شاد ئەبنەوە . دەبێ ئەو ڕێنسانسەی لە کۆمەڵگای کوردستاندا بەڕێکەوتوە بەردەوام بێ بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کوردستان لە جیاتی ئەوەی ببێتە ئەفغانستانی ژێر سایەی تاڵیبان ببێت بە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو وە ئینسان دۆست .

سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٠٢٣/٧/٨




سەفەرکە.. نووسینی: محمد ماغوط.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

بە بێ دوودڵی سەفەرکە..
ئەو چەن ساڵەی لە تەمەنە بە هەدەر چوەکەت ماوە ڕزگارکە..
سەفەرکە و جگە لە خۆمان میللەتانی تر ئەبینی لە مانای”ژیان” و”ئینسان پەروەری” تێئەگەیت،ئەزانیت کە ئێمە نە باشترین و نەدێرین ترین میللەتی دونیاین ، هیچ کەس لەوێ دەربارەی پاڵەوانە وەهمییەکانمان و قارەمانیەتیەکانیان نازانێ.
درۆی هەزاران ساڵەی شارستانیەتەکەمانت بۆ دەرئەکەوێ و ئەشزانی کە ووڵاتەکەت زەرد”پایز” و سەوز”بەهار”ی نیە وەک ئەوەی خۆت حیسابت بۆ کردوە.
بۆت دەرئەکەوێ کە ئێمە باشترین نەتەوە نین بۆ بەشەریەت هاتبێ و ئێمە تەنها بارگرانییەکین بەسەر بەشەرییەت و شارستانیەتی ئینسانیەت و تەنانەت بەسەر خۆشمانەوە.
دڵنیا ئەبی لەوەی کە لای ڕۆژئاواییەکان نە کات و نە گەرم و گوڕی ونە ئارەزویان هەیە بۆ پیلان گێڕان دژمان، چونکە ئێمە خۆمان شارەزای پیلان گێڕانین دژ بە یەکتر و ئەوان بەو شتانەوە خەریکن کە زۆر لە ئێمە گرنگ ترن.
سەرت ئەسوڕمێ لە بەشووشی و لوتفی شوڤێری تاکسی و پۆلیس و کارمەندی فڕۆکەخانە و فەرمانبەری دایەرەکان و تەنانەت چایچی و شاگردی کافترییەکان.
سەرت سووڕ ئەمێنێ لەوەی کە تیمەکانی ئاگرکوژانەوە هەموو بەدەم ڕزگارکردنی پشیلەیەکەوە ئەچن کە لە قاتێکی بینایەیەکی بەرز گیری خواردوە و پۆلیسی هات و چۆ ئۆتۆمبیلەکان و ترافیک ڕائەگرێ قازێک و بەچکەکانی بێ مەترسی بپەڕنەوە.
ئەحەپەسێ ی کە “فەرمانڕەوا” !بە تەنیا! لەسەر جادەکان پیاسە ئەکا بێئەوەی خەڵک لە چواردەوریا بە شان و باڵیا هەڵبەن و باس لە عەبقەرییەتیەکەی بکەن کە گوایا هەموو میللەتانی سەرئەرز بەغیلی پێ ئەبەن و بێ ئەوەی کاروانێک ئۆتۆمبیلی جام ڕەش و مودەڕەعەی بە دواوە بێ وەک لەکاروانی مناڵێکی دە ساڵانی سەر بە بنەماڵەی ” فەرمانڕەوا” ئەیبینی کاتێ ئەچێ بۆ کڕینی ” “ئایس کرێم” یان یاری کردن بە “پلەی ستەیشن” لەگەڵ هاوڕێکانی قوتابخانە سەرەتاییەکەی.
تووشی سەرسووڕمان ئەبی کە چۆن خەڵک بە ڕووخسارێکی گەش بە ڕووتا زەردەخەنە ئەگرن و لەگەڵ نەناسیاوێکا لە ڕێستوران یان قاوەخانەیەک لەسەر مێزێک دائەنیشی و بە ڕوویەکی خۆشەوە لە یەکتری ئەڕوانن یان لە شەقامێکا لەگەڵ خانمێکی شۆخ و شەنگا زەردەخە لەگەڵ یەکترا ئەگۆڕنەوە بێ ئەوەی هیچ کەسێک بە شێوەیەک سەیرت بکا جگە لەو تێڕوانینەی تۆ ئینسانێکی و چی تری تۆ بە لایانەوە گرنگ نیە.
بەڵێ : فێر ئەبی کە ڕێز لە خەڵک بگری تا ڕێزت بگرن و تەریق ئەبیتەوە لەو ڕەفتارە نا بە جێیانەی کە لە ووڵاتەکەی خۆتا وەک ” مافی خۆت” کردوتە وەک: بەرتیل بەخشين و وەرگرتن..تێکشکانی
كورسی پارکە گشتی و پاسەکان ..فڕێیانی خۆڵ لەسەر شەقامەکان و شانازی کردنت بە خزمایەتیت لەگەڵ کەسێکی پلە دە و یانزەی ئاسایش یان هاوڕێیەتیت لەگەڵ خزمێکی”فەرمانڕەوا” کە بە پەنجا ژن و ژنخوازی خزمایەتی لەگەڵیا هەیە..دزینی کارەبای گشتی بۆ خۆت ، یان دزینی مراوییەکی حەوزی یەکێ لە سەیرانگاکان.
بەڵێ : بیری کەس و کار و هاوڕێکانت وزۆر شتی تر ئەکەی ، بەڵام ئاواتەخواز نابی بگەڕێیتەوە ژیانە قوڕاوییەکەی جارانت دوای ئەوەی بەسەر بردنی ژیانت وەک بەشەر هەڵبژارد و چاوەڕێت نە ئەکرد وابێ…
گەر گەڕایتەوە بێ شک یان بەسەردان یان بە مردوویی ئەگەڕێیتەوە..هیچ سەرزەنشتی کەسێک مەکە ووڵاتەکەی بەجێ هێشتوە ..گەر ووڵات بوایە جێ ی نەئەهێشت.




لەوانەیە.. سەلام عومەر

لەوانەیە وەکو گەرمیان
دیسان بمانخەنە ژێر خاک و هەڵمانگرن
هەر بەخواستن
تورک سورەتی ئەنفال
لە عەرەبی برا وەرگرن
٭٭٭٭
لەوانەیە
جوگرافیای وڵاتی خۆمان
هەروەکو خۆمان نەناسین
دەرسیم و مهاباد یەک شار بن
هەڵەبجەو سەرێکانیش
دوو لقی…..
یان دوو جۆگەی یەک روبار بن.
٭٭٭٭٭٭
لەوانەیە
مێژوو هەریەک رۆژو شەوبێ
رێکەوتنی جەزائیرو
واژووی لۆزان
تەنیا خەوبێ
٭٭٭٭٭
لەوانەیە وەک دەعبایەک
بۆ بەرژەوەندی زلهێزەکان
لەم زەمینە مت کرابین
وەک جەنگاوەرێکی ماندوو
لەودیو پەردە
فت کرابین
٭٭٭٭٭
لەوانەیە
دیسان بۆ هەرزان فرۆشیمان
بڵێین ئەزموونە وانەیە
ئاخر بۆنا
لەوانەیە.




پڕۆژە یاسای بودجەی دارایی عێڕاق بۆ ساڵی 2023و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی بەش مەینەت.. سابیر محەمەد

یەکەم: پاڵنەرە ئابوریەکان
ئەبێ پاڵنەرە ئابوری و سیاسیەکان چی بێ بۆ داڕشتنی یاسای بودجە بۆ سێ ساڵ لەعێڕاق؟ئایا مۆنۆپۆڵی ئیمپریالیانە و سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی و وەبەرهێنەران لە کۆمپانیا کارتلاتە زەبەلاحە فرە ڕەگەزەکان و لە نێویشیاندا دەوڵەتانی دراوسێی عێڕاق وەکو سعودیەو تورکیاو ئێران کەدەستیان تێیدا هەیە و بەشداربوون لەبەر بوونی بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتە بۆرژواکانی عێڕاق بۆ دەستکەوتنی دڵنیایی یاسایی بەشێوەیەک حکومەتی عێڕاق پەیوەست بکات کە یاسا تایبەتەکانی تایبەت بە بودجە و پشکی وەبەرهێنەران دابڕێژێ
.
ئێمە بۆ ئەوەی تاکە درەختێ بەرچاومان نەگرێ و ببێتە ڕێگر لەوەی هەموو دارستانەکە ببینین پێویستە لەسەرمان لە هەموو لاکانەوە وەک یەک تەماشای دارستانەکە بکەین بۆ ئەوەی هەمووی ببینین ئەمە بەو مەبەستە دێت کە کۆی پێکهاتە سیاسی وئابوریەکە ببینین لەبەر ئەوە ناچینە ناو ناوەڕۆکی وردەکاری یاساکانی تایبەت بەمادەی 13و14کە دوو لایەنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی مەرکەزی بەغداد لەسەری ناکۆکن بەنیسبەت بەشە بودجەی هەرێم لە پارەی داهاتی نەوتی هەناردەکراو و شێوازی ڕێگای هەناردەکردنەکەی و داهاتی خاڵە گومرگیەکان و مووچە، بەڵکو دەگەڕێین بە شوێن ڕەگ و ڕیشە سەرەکیەکانی بڕیارەکانی ئەم نیزامەی کە هەیە وبونیادنراوە لەسەر پشک پشکێنەی نەتەوایەتی و تایەفی و ئایینی لەعێڕاق ئەوەی گومانی تێدا نیە عێڕاق هەر لەڕابردووش و ئێستاشدا لەژێر هەژموونی دەسەڵاتە بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتە زلهێزەکان و ناوچەکە بووە بەڵام دوای داگیرکردنی عێڕاق لەلایەن ئەمەریکاوە سەرگەردانی سیاسی و ئابوری و پشێوی کۆمەڵایەتی و گەندەڵی لەبەڕێوەبردندا بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی کردووە لەو سەروبەندەدا ئەمەریکیەکان حکومەتێکی پشک پشکێنەی تایەفی و ئاینیی و نەتەوەییان پێک هێنا کە لەگەڵ سیاسەتی ئابوری و سیاسی خۆیاندا بێتەوە یەک و وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی لیبڕالیەتی نوێ و سیاسەتی بازاڕی سەرمایەداری سەردەم بێت بەم شێوەیە داهات و خێرو بێری عێڕاق کەوتە دەستی تاقم و گروپێکی سیاسی بەکرێگیراو کە کاریان تەنهاو تەنها تاڵانکردنی داهات و خێرو بێری عێڕاق بوو بەم شێوەیە گەندەڵی بووە دیارترین و زاڵترین سیمای عێڕاق و زاڵبوونی کەرتی ئەهلی و پشتگوێ خستنی دامودەزگا گشتی و خزمەتگوزاریەکان بوو بەکاری ئەم دەستەو تاقم و گروپانانە کەموقەدەراتی ئەم وڵاتەیان پێ سپێردرا لەئەنجامدا بێ کاری بەڕێژەی ترسناک زیادی کرد ترس و تۆقاندن و کوشتن و ڕفاندن و هەست نەکردن بە دڵنیایی تەشەنەی کردو 35% لەکۆی گەلی عێڕاق لەژێر هێڵی هەژاریەوە ژیان ئەگوزەرێنێ و کەرتی خزمەتگوزاری گشتی و تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزین ئەوەی پەیوەستە بە بودجەی عێڕاقەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕازیبوو لە مانگی ئازاری ڕابردوو لەسەر بودجەی ساڵی 2023و ڕایگەیاند کە کورتهێنانی دارایی هەیە بەڕێژەی ٤٨٫٥ملیار دۆلار بەڵام پڕۆسەی تێپەڕاندنی بودجە چەند مانگێکی بەسەردا تێپەڕی و دوای بگرەو بێنەیەکی قورس لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغداد لەسەر مادەکانی یاسای بودجە تێیانپەڕاند
.
بەڵام چونکە ئابوری عێڕاق ئابوریەکی بەرسێبەە ( ڕەیعیە) گریمانەکان سەبارەت بەهەناردەکردنی نەوتی خاو لەبودجەدا دەگاتە۳٫٥ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە و٤۰۰هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەڕێی هەرێمەوە هەناردە دەکرێت
بەپێی لێدوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق ئەم بودجەیە بۆ ساڵانی ۲٠٢٣و٢٠٢٤و٢٠٢٥ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ( ٧٠) دۆلار مەزەندە کراوە و بەپێی ئەو مەزەندە کردنانەش بێت سەبارەت بە داهاتی نەوت ئەگاتە٩٠٫٩ملیار دۆلارو داهاتە غەیرە نەوتیەکان ئەگاتە١٣٫٣ملیار دۆلار
.
بەنیسبەت خەرجیە پێشنیارکراوەکان بە١٥٢٫٢ملیار دۆلار مەزەندە کراوە پشکی خەرجیەکانی تایبەت بە پڕۆژە بەرهەمهێنەکان بە ٣٦٫٦ملیار دۆلار دەبێت ئەم بودجە سێ ساڵیەش بەپێی بۆچوونی شارەزایانی ئابوریی خۆی لەخۆیدا سەرکێشیەکی گەورەیە بە باری ئابوری و دارایی ژیانی ملیۆنان خەڵکی هەژاری عێڕاق چونکە ئەم بودجەیە بونیاد نراوە لەسەر مەبنای دهاتی نەوتی خەمڵێنراوبە٩٠٫٩%لەکۆی داهاتی عێڕاق و پشت ئەستوور بەنرخی ئێستای نەوت کە ٧٠دۆلارە بەرامبەر نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری ئەمەریکی بە١٣٠٠دیناری عێڕاقی بۆ هەر دۆلارێک بۆ سێ ساڵی داهاتوو کە ئەگەری بەرزو نزمی بازاڕی جیهانی لەئارادایە و ئەو شەڕەی لەنێوان ڕوسیاو ئۆکرانیاو ئەو تەنگژانەی ڕوویان کردۆتە ئابوورى سەرمایەداری و بارو ظروفی جهان سەبارەت بە وزە
.
سەرکەشی بە ئەم بودجەیەوە لەو خەرجیانەدایە کە خەمڵێنراوە بە ١٥٢٫٢ملیار دۆلار قابیلی گۆڕانکاریە بەپێی بەرزو نزمی نرخی نەوت و لە باری جێبەجێ نەبوونی ئەم پڕۆژانە و نەخشەڕێ ئابوریەو خەرجیانەدا ئەبێتە هۆی هێندە تربوونی کورتهێنانی دارایی لە ساڵانی داهاتودا بەتایبەت کە پاڵپشتی کردنی دارایی ئەم کورتهێنانە بە ئەو بڕە پارانەی کە ئەبێ قەرز بکرێ چ لە ناوخۆ چ لە دەرەوە بەڕێژەی٦٦% کە ئەمەش خۆی هۆکارێک ئەبێ بۆ زیادکردنی قەرزداریەتی و سیاسەتی ڕێنمونی دارایی و خراپتربوونی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و بەرزبوونەوەی باج و نرخەکان و زیادبوونی بێ ئیشی و بێ ئومێدبوونی ئابووری و کۆمەڵایەتی و داڕوخانی زیاتری کاروبارەکان
پەڕلەمانی عێڕاق بڕگەیەکی تایبەتی زیادکردووە بۆ دابین کردنی بڕی ٣٥٠ملیۆن دۆلار ساڵانە بۆ خەرجی پەڕلەمان وەزیادکردنی٥٠٠هەزار هەلی کار بۆ کەرتی گشتی بەمەش ژمارەی فەرمانبەران لەعێڕاق ٤٫٥ملیۆن هەلی کار تێدەپەڕێنێت ئەمەش بۆ خۆی قورساییەکی دارایی تری گەورە لەسەر ئابوریی عێڕاق دروست دەکات چونکە ئەم بەشە گەورەیە لە فەرمانبەر کە زۆرینەی دانیشتوانی عێڕاق پێک دێنێ خۆی لەخۆیدا شێوەیەکە لە شێوەکانی بێکاری ڕوپۆشکراو
.
یاسای عێڕاقی کۆمەڵێ بڕگەو مادەی تێدایە کە هانی بەرهەم هێنان دەدات لە بەرژەوەندی سەرمایەدارەکان لەعێڕاق لەسەر حیسابی ماندووبوونی (هێزی کاری) چینی کرێکار بە کەمترین نرخ و کەمترین مووچە
لە سایەی خراپترین دۆخی ژیان و ژینگەی کارکردندا کە چینی کرێکار بە دەستیەوە دەناڵێنێ لە وڵاتانی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو زۆربەی وڵاتە هەژارەکانی دونیا لە چەوساندنەوەو بەکۆیلە کردن لەپێناو کەڵەکەبوونی سەرمایەی زیاتر بۆ سەرمایەدارە بەرهەمهێنەرەکان و زۆربوونی قازانجیان جا ئەو سەرمایەدارانە عێڕاقی بن یان غەیرە عێڕاقی ئەویش بە ؛
١-خاوەنداریەتی زەوی و عەقارات و ئاسان کاری لەبواری هاوردەکردنی کەرەستەی خاو و لێخۆشبوون لەباج و گومرگ
٢-پێدانی قەرزو هاوکاری ماددی دوای تەواوبوونی ٢٥%ی پڕۆژەکە
٣-بەخشینی هەموو ئەو موڵکانەی پەیوەستن بە پڕۆژەکەوە لە باج و ڕسومات
٤-پێدانی وزەی کارەباو ئاوو هەموو پێداویستیەکانی تر بەنرخێکی زۆر هەرزا بەو پڕۆژە بەرهەمهێنە عێڕاقی و غەیرە عێڕاقیانە بەپێ ی یاسای وەبەرهێنانی عێڕاقی
٥-یاسای وەبەرهێنانی عێڕاقیئاماژە بە پێویستی پێدانی ئاسانکاری ئەکات لەبابەتی دڵنیایی و بەکارخستنی دەستی کاری عێڕاقی خۆجێی یان بیانیٚ
کەرتەکان و بوارەکانی وەبەرهێنان لەعێڕاقدا فرە لایەنە لە پێشی هەموویانەوە و بەشێوەیەکی سەرەکی کەرتی نەوت و گازە کە زیاتر لە٩٠%ی کۆی بواری وەبەرهێنان پێکدێنێ وە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری و کەرتی کانزایی بەتایبەت یۆڕانیۆم و زیو و قەسدیر کەرتی بیناسازی و خانوبەرەش بەیەکێک لە کەرتە بەرفراوانەکان دائەنرێت پەیوەست بە وەبەرهێنان چونکە عێڕاق پێویستی بە بنیات نانەوەی ژێرخانەکەیەتی کەشەڕو جەنگەکان وێرانی کردوون وە زۆر کەرتی تر هەیە بەتایبەت دەرمان و کەرەستەی جوانکاری و پیشەسازی و کیمیاویەکان و ڕستن و چنین…هتد.
بودجەی دارایی و یاساکانی پەیوەست بەم بودجە تایبەتە سێ ساڵیە کەبە ئاگاداری و ڕێنمایی صندوقی دراوی
نێودەوڵەتی ( ئای ئێم ئێف ) ئەبێ حکومەتی عێڕاقی ملکەچ بێ لەوەو دوا بۆ بەرزکردنەوەی باجی گشتی لەسەر چینە بەرینەکەی جەماوەرو کەمکردنەوەی خەرجی گشتی و مووچەو هاندانی کەرتی تایبەت و پتەوکردنی بناغەی لیبڕالیەتی تازەی ئابووری سەرمایەداری و پاڵپشتیکردنی چینە دەوڵەمەندو سەرمایەدارەکان و لێخۆشبونیان لەزۆربەی باجەکان یان کەمکردنەوەی و قورسترکردنی باری سەرشانی گەلانی کارگەری عێڕاق و کرێکاران بە باجە جۆراو جۆرە سەپێنراوەکان بەسەریانداو خراپتر بوونی خزمەتگوزاری گشتی و تەندروستی و پەروەردەو فێرکردن و خۆشگوزەرانی بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجیە گشتیەکان و جێبەجێکردنی ئەو بڕگەو ماددانەی تایبەتن بەیاسای بودجەی عێڕاق و گەورەیی ئەو بودجەیەوەو چاپ کردنی دراوی کاغەزو کۆمپیالەو سەنەدە دراویەکان ئابوری عێڕاق بەرەو ڕووی قەیرانی گەورەو زیاتر ئەکاتەوە لە ڕێژەی دەستەوستانی دارایی چونکە یاسای عێڕاق ڕێی تەواوی داوە بە وەبەرهێنەکان بە دەستاودەستکردنی وپشک و بۆندەکان لە بازاڕەکانی عێڕاق کە ئەمەش بۆ خۆی ڕێژەی هەڵاوسان زیاد ئەکات و لەوێشەوە توانای کڕین لای ئەوانەی دهاتیان سنوردارە و چینی کرێکاران لاواز ئەکات.

دووەم : پاڵنەرە سیاسیەکان
گومانی تێدا نیە گەورەکردنی کێشە ئابوریی و ئیداریەکانی نێوان بەغداد و هەرێم لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن و سیاسی لەژێر بیانوی بەگژاچونەوەی گەندەڵی دارایی و دروستکردنی کێشەی لاوەکی و ڕوکەش لەنێوان دەسەڵاتدارە نەتەوەیە بۆرژواکانی کورد لەهەرێمو دەسەڵاتە نەتەوەیی و مەزهەبیە بۆرژوا عەرەبەکانی بەغداد لەژێر کاریگەری دەوڵەتە ئیمپریالیە ڕۆژئاواییەکان لەسەرو هەموویانەوە ئەمەریکا بۆ دەستگرتن بەسەر سەرچاوە نەوتی و گازیەکان و وزە بەتایبەتی دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیاو لێکەوتە جیهانیەکانی.

ئەم دوو دەسەڵاتە سیاسیە کە هەیە لە هەرێم و بەغداد بە هەردوکیان هێزێکی تایەفی و بۆرژوازی پێکدێنن و بڕیارە سیاسی و ئابووریەکانیان تەنها هۆکارێکە بۆ گومڕاکردنی جەماوەری کارگەر و چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ڕەگەزپەرستی و نەژادی لەنێوان پڕۆلیتاریای عەرەبی و کوردی و نەتەوەکانی تردا کە لە عێڕاقدا نیشتەجێن وە هەر بڕیارێک کە بە ناوی گەلی عێڕاقەوە یان کوردەوە وەهەر بڕیاڕێک کە دەری ئەکەن هیچ پەیوەندیەکی نییە بە بەرژەوەندی ئەم گەلانەوە بەڵکو بۆ بەرژەوەندی چینە دەوڵەمەند و وەبەرهێنەکان و دەوڵەتە ئیمپریالیە گەورەکانە و بەم شێوەیە واپیشان ئەدەن بەم جۆرە سیاسەتانەیان نوێنەری ڕاستەقینەی گەلن
.
دەسەڵاتدارە نەتەوە پەرستەکانی کورد بەش بەحاڵی خۆیان خۆ لە بەرپرسیارێتی ئیداری و ئابوریی و دارایی ئەدزنەوە بەبیانوی ئەوەی بەغداد بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەو مووچە نانێرێت بەمەش خۆیان لەبەرامبەر چینە کارگەرەکان وا پیشان ئەدەن کە ئەوان هۆکاری سەرەکی بەدبەختی خەڵکی بەش مەینەت نین
.
لەجەمسەری دووەم ئەوەی پەیوەستە بە بەغداوە بەردەوام وا لە جەماوەر ئەگەیەنن کە بودجەی عێڕاق و داهاتەکانی بەفیڕۆ ئەدرێ بەهۆی بونی دەسەڵاتدارە کوردەکان و سیاسەتە نەوتیەکەیان، ئەم خاڵەش ڕاستیەکە کەس ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات بەڵام ئەمە وەک عەرەب دەڵێ (قسەیەکی هەقە بۆ مەرامێکی پوچ)بەکاری دێنن
بەمە هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی چینە بەش مەینەکەی عەرەبی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور ئەدەن و بە مەبەست هەوڵی شاردنەوەی ئەو هەموو گەندەڵیە ئیداری و دارایی و نادادی و هەژاری و بێکاری و ماڵوێرانی و خراپی ئیدارەدانی خزمەتگوزاری گشتی لەو پارێزگایانە ئەدەن
.
سەرەڕای بونیادی ئیداری دەسەڵاتی هەرێم وەک هێزێکی بۆرژوازی هاوبەش و بەشداریەکی بەرچاوی هەبووە لەدروست بوونی حکومەتی ئێستای عێڕاق وئەوەش ڕوونە کە دەسەڵاتدارانی حکومەتی ناوەندی سیاسەتێکی شۆفێنیانەی پاڵپشت بە دەوڵەتانی دراوسێ پەیڕەو ئەکەن کە بەهاوبەشە کوردیەکەیان ڕازی نین کە سەربەخۆییەکی ئیداری هەبێت لەبەر ئەم هۆیە حکومەتی ئیتیحادی یاساکانی بەو شێوە داڕشت دژی سەربەخۆیی یاسایی و ڕێپێدانی لە داڕشتنەوەو دەستوەردانە یاسان لەلایەن ئیدارەی کوردیەوە لەکۆتاییدا لەڕێی ئەم یاسا تایبەتانەوە بودجەو ماددەکانی تایبەت بە بودجه حکومەتی ناوەند هەوڵ ئەدات کە هەژموونی ئیداری و سیاسی و ئابوریی خۆی بەسەر کۆی پارێزگاکانی عێڕاق لەناویشیاندا پارێزگاکانی سەربە هەرێمی کوردستان بسەپێنێ بەبێ گوێدانە بابەتی مافە دیموکراتیەکان و ڕۆشنبیریەکانی گەلی کورد لەم ناوچەیە لەکاتێکدا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی بەغداد هەردووکیان سەربە سیاسەتی ئەمەریکاو ڕۆژئاواو سیاسەتە لیبڕالیە تازەکەنی.

لەلایەک ئەبینین بودجەی عێڕاق بە دەیان ملیار دۆلار ئەخەمڵێنرێ و لە لایەکی تریش ژیانی خەڵکی بەش مەینەت و هەژاری گەلانی عێڕاق دەبینین بەعەرەب و کوردو نەتەوەکانی تریشەوە لەژێر باری خراپترین دۆخی ژیانکردندا دەناڵێنن و
پێویستیان بە سەرەتایترین خزمەتگوزاری سەرەکیە وەک ئاو و کارەباو تەندروستی و خوێندن و خۆشگوزەرانی نیشتمانی.
برەودان بەهەستی نەتەوەیی تەسک و هەستی شۆفێنی بەهۆی سەرهەڵدانی کێشە ئابوری و داراییەکان هیچ نیە تەنها بیانویەک نەبێ بۆ دزینی هێزی کاری چینی کرێکاران و داهاتی بێ شوماری عێڕاق بۆ خزمەتی چینێکی دیاریکراو لە بازرگان و سەرمایەدارەکان لەسەر حسابی بەدبەختی و بەش مەینەتی چینە چەوسێنراوەکەو بڵاوبوونەوەی بێکاری و بێ هیوایی لەناو گەنجانی کوڕو کچانی عێڕاقدا.

.بەم پێیە پڕۆلیتاریای عێڕاق بەعەرەب وکورد و نەتەوەکانی ترو تایەفەکانیەوە هیچ دەستێکی لەم کێشە ئابوریی و سیاسیەدا نیە کە لەنێوانئەم دوو جەمسەرە بۆرژوازیە دەسەڵاتدارەی هەرێم و بەغدادا هەیە بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەوان زەرەر مەندی یەکەمن لە زۆربوونی باج و ڕسومات و بێ هیوایی و هەژاری کە ڕۆژ بەڕۆژ بەشێوەیەکی پێچەوانە لەگەڵ کەڵەکە بوونی سەرمایەی سەرمایەداران لەعێڕاقدا ئەویش زیاد دەکاتو دەبێتە هۆی ئەوەی عێڕاق شەپۆلێکی تری ناڕەزایی جەماوەری بەخۆیەوە ببینێ و ڕاپەڕینی تشرین و تشرینیەکان دووبارە ببێتەوە و بچێتە قۆناغێکی باڵاترو توندترەوە بەڵام پرسیارە سەرەکیەکە لێرەدا ئەوەیە کام هێزە سیاسیە ئەتوانێ خۆپیشاندانەکان و ڕاپەڕینە جەماوەریە ملیۆنیەکان لە داهاتودا ئاڕاستە بکات؟
لەبەر ئەم هۆیەش خەباتی سیاسی و فیکری شان بەشانی خەباتی ئابوریی کەئەم چینە پێی هەڵئەستێ وەک هەموو زوڵم لێکراو و چەوساوەکانی ناوچەکە لەکارە پێشینەکانی ئەرکە سەرەکیەکەی قاڵبگرتنە لەهێزێکی مارکسیستی سیاسی ڕێکخراوی دوور لەهەموو ئاڕاستە ڕیفۆرمخوازەکانیچەپی جەماوەری و نەتەوەیی و کرێکاری لایەنگری سۆشیال دیموکراتەکانی جیهان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکا هەلپەرستەکان بۆ ئەوەی بتوانێ خەباتی جەماوەری بێ هیوا و پەرتەوازە کۆبکاتەوەو ڕێکبخات و شێلگیرانە ئاڕاستەی بکات وە هیچ نەرمیەک نەنوێنێت لەبەرامبەر ڕوخانی ئەم دەسەڵاتە زاڵمانەیە .

صابر . م
١٠/ ٦ / ٢٠٢٣
براڤی مارکسیستی کرێکاران !




زمان و ئەرکەکانی زمان لەدەقی ئەدەبیدا.. نووسینی: عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

زمان وەک پرۆسەیەک بۆ داهێنان
هیچ گومانی تێدا نییە کە زمان کە دەتوانێت خاڵی یەکلاکەرەوە بێت لە گەیاندنی دەق و بەخشینی چێژ و ئیستاتیکا بە خوێنەر، هەروەها پرۆسەی بیرکردنەوە لەڕێگەی زمانەوە دەتوانیت خۆی وەک داهێنان نمایش بکات و پاشان خۆی لەگەڵ تەواوی کرداری نووسیندا بگونجێنێت. ئەوەی وا دەکات پرۆسەی داهێنان بەرجەستە و بەڕوونی دەرکەوێت زمانە. زمانی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەیە لە دەقی ئەدەبیدا. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەموو ئەدیبێک یان نووسەرێک زمانی تایبەت بەخۆی هەبێت. دەگمەنن ئەو نووسەرانەی کە زمانی تایبەت بە خۆیان هەیە و شێوازی نووسینیان وەک شوناس بە بەرهەمەکانیانەوە دیار بێت. بۆیە (زمان بە کۆمەڵێک شێوەی جیاواز پێناسە کراوە : وەک ئۆرگانێکی دەروونی، توانایەکی مەعریفی، حاڵەتێکی دەروون، وەک سیستەمی نیشانە، ڕێکارێکی حیساباتی، وەک ئامڕازی پەیوەندیکردن، یان ئامڕازی وەسفکردنی ئەزموون و چەندانی تر. هەموو ئەم جۆرە پێناسانە تایبەتمەندییە گرنگەکانی زمان دەگرن، بەڵام هیچیان تەواو نین. (١) بەڵام کاتێک دێتە سەر دەقی ئەدەبی و شیکردنەوەی ئەو دەقانەی کە لە خەیاڵی ئازادانەی ئینسان بەرهەمهێنراون، ئەرکەکانی زمان بریتین لە خۆخستنە بەردەست و نمایش، بەرجەستەکردنەوەی پەیام یان ناوەڕۆک، نیشاندانی چێژ و جوانی. هەرچی کایە کۆمەڵایەتی و زانستی و ئەکادیمییەکانیشە زمان ئەرکی تایبەتتر لە ئەستۆ دەگرێت. ئامانجیش ئەوەیە زمان بتوانێت پرۆسەیەک وەگەڕ بخات تا بەکارهێنەرانی زمان بتوانن داهێنانی نوێ پێشکەش بکەن. داهێنانێک ئازادانە لەچوارچێوەی زمان و کە نووسەر یان ئەدیب گوزارشت لەخۆی یان لە ئامانجێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی دیاریکراو بکات. کارلێکی زمان و ژیان و کۆمەڵگە دوو سەرەیە و هەم زمان کاریگەری بەسەر ژیانی کۆمەڵایەتییەوە هەیە و هەمیش ژیان و کلتوور و دیاردەکان کار لە زمان دەکەن و ناهێڵن زمان لە شوێنێک چەقبەستوو بێت. زمان لە کردەی نووسیندا دەکەوێتە نێو پرۆسەیەکی ئاڵۆز و تێکچڕژاو. دەقی ئەدەبی جوان و سەرکەوتوو ، بەوە جوان و سەرکەوتووە کە زمان تیایدا لەئاستێکی باڵادا چالاکانە لەو پرۆسە ئاڵۆزەدا هەڵبسوڕێت.

زمان وەک شانۆی نمایشی پەیامی کۆمەڵایەتی ئەدەب
زمان وەکوو بەشێکی دانەبڕاو لە ژیان دیمەنێکی شێوازە مێژووییەکانی پەیوەندی نێوان ئینسانەکانە. لەبەرەبەیانی مێژووەوە مرۆڤ لەڕێگەی زمان و کۆدەکانی گفتوگۆوە توانیویەتی پەیوەندی نێوان خۆی و هاوچەشنەکەی دروست بکات. چونکە زمان تاکە جیاوازی زیرەکی هۆشمەندەکانە. جوانی زمانیش لە جوانی جیهانی ئەو دەقە ئەدەبییە دایە کە بەر خوێنەر دەکەوێت، بۆیە کاتێک نووسەرێک لەڕێگەی دەقێکەوە و بەهۆی زمانەوە جیهانت لێ وێران دەکات، زمان دەبێت جارێکی تر بێت و بەهۆی ڕەخنەوە گوزارشت لەو وێرانکارییە بکات. لەم گۆشەنیگایەوە بوو کە ڕەخنەگری بەناوبانگی مارکسیستی ڕەیمەند ولیەم لە ساڵی ١٩٧٧ لەوتاری مارکسیزم و ئەدەبدا تێبینی کرد کە مارکسیزم زۆر بە کەمی بیری لە خودی زمان کردۆتەوە.(زمان دیارترین بواره که تیایدا جۆری ڕەمز و په یوه ندی کۆمه ڵایه تی به رده وام و هه مه لایه نه ڕۆڵێکی بڕیاردەرانەیان هەیە. وشە جگە لە دیاردەیەکی ئایدیۆلۆژی هیچی تر نییە کە بە تەواوی لەناو ئەرکی خۆیدا وەک نیشاندەر ئیستیعاب دەکرێت. وشە و ئەم حاڵەتە لە ئەرکەکەی وەک نیشاندەرێک جیا ناکرێنەوە و جگە لەم ئەرکە هیچی لێ شین نابێت، کە وشە دەکاتە پاکترین و هەستیارترین ئامرازی پەیوەندی کۆمەڵایەتی.)(٢) یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی زمان بریتییە لە بنیاتنانی “هۆمۆفیلی” یان هاوهۆشمەندی یان هەستکردن بە هاوبەشی لەگەڵ مرۆڤی تر. زمانێک کە نامۆیە و بۆ خوێنەر نامۆ بێت، مەیلی ئەوەی هەیە کە جەخت لەسەر جیاوازی نێوان نووسەر و خوێنەر بکاتەوە و ناتوانێت پەیامی دەقەکە بەئاسانی بگات بە خوێنەر. بەلای چۆمسکییەوە زمان تەنیا وشە نییە. کولتوورێکە، نەریتێکە، یەکخستنی کۆمەڵگەیەکە، تەواوی مێژوویەکە کە کۆمەڵگە دروست دەکات. هەموو ئەمانە لە زمانێکدا بەرجەستە بووە. ئەو دەڵێت (من نامەوێت زیادەڕەوی لە ڕۆڵی لێکۆڵینەوە لە زماندا بکەم، وەک گومانیشم نییە کە زمان بەرهەمی زیرەکی مرۆڤە کە بۆ ئێستا زۆرترین دەستڕاگەیشتنە بۆ لێکۆڵینەوە. ترادیسیۆنێکی دەوڵەمەند زمانی وەک ئاوێنەی عەقڵ ڕاگرتووە.)(٣). لەلایەکی تریشەوە زمان هەر بە تەنها دەرەنجامی گەشەکردنی هۆشیاریی نییە و بەس، بەڵکوو هۆکاری گەشەپێدانیشیەتی. بەلای کارڵ مارکس جەخت لەسەر زمان وەک کاراکتەری کۆمەڵایەتی پەیوەندیکردن دەکرێتەوە و دەڵێت (زمان واقیعی ڕاستەوخۆی فیکرە و هۆشیاری واقیعی عەمەلیشە نەک تەنها بۆ من بەڵکو بۆ سەرجەم خەڵکی تریش.) (٤) مێژووی زمان بە ئەندازەی مێژووی هۆشیاری مرۆڤ دێرینە. لەو ڕۆژەوەی زمان وەک پێداویستییەکی ژیان هاتە ئاراوە، ڕۆڵی ئامرازێکی کۆمەڵایەتی دەبینێت. لە سیاسەتی زماندا پێویستە هەر کەسێک سەرمایەداری جیهانی بۆ مەبەستە، بیری لێبکاتەوە. بیر لە زمان و ڕەگەزەکانی زمان بکاتەوە. چونکە رەگەزەکانی مۆدیلە جیاوازەکانی زمان گەرچی لێک جیاوازن، بەڵام نزیکیشن لەیەکەوە. تەواوی ئەم ئەرک و کارانەی زمان لە ناوەوەی تەوەرەی پەیامی دەق و زماندا دەخولێتەوە. واتە دەق و خوێنەر لە گۆشەگیریی و تەنیایی وەدەرنێ و لەنێو جیهانی کۆمەڵایەتیدا وەک توخمێکی کارا و بەرهەمدار و داهێنەر بەرجەستە ببێتەوە. زمان وەک نەشتەرگەرێک وایە کە لەڕێگەی ئامراز و هۆکارە بەردەستییەکانییەوە دەتوانێت توخمە نادروست و ناڕێکەکانی دەق ببینێت و ڕاڤە و چارەسەری بکات. دەتوانێت ورد لە ڕێگەی ڕەخنەوە لە ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانی ئەدەب بکۆڵێتەوە و لەوێوە بڕیار لەسەر دەق بدات و پەیوەستبوونی چینایەتی دەق دەستنیشان بکات.

زمان وەک نیشاندانی چێژ و جوانی
زمان کلیلی کردنەوەی دەرگاکانی ئەندیشە و جوانی و چێژە لە دەقی ئەدەبیدا. لەڕێگەی زمانەوەیە وەک خوێنەر دەتوانین پەی بە خۆشی و چێژ و ئیستاتیکا و ڕەنگ و دەنگ و جووڵە و تەنانەت مانا شاراوەکانی پشت و شە و دەستەواژەکانیش ببینین. زمان ئیشییەتی هەڵسێت بە ئەرکی کۆنتڕۆڵکردن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و مۆتیڤ و بەخشینی زانیاری تا بتوانێت گوزارشتکردن و زانیاری بەخشین و ڕێنماییکردن و ڕێگەچارەی دەربازبوون فەراهەم بکات. تا ئاستی نیشاندانی چێژ و ئیستاتیکا لە دەقی ئەدەبیدا باڵا بێت، خوێنەر زیاتر بە دەق ئەدەبییەوە پەیوەست دەبێت و ئەو دەقەش زیاتر دەتوانێت لە یادگەی خوێنەردا بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە. نووسینی دەق لەڕێگەی کردەی زمانەوانییەوە بە ئەنجام دەگات و هەر زمانیشە ئەو کردە زمانەوانییە شیدەکاتەوە و لایەنی جوانی و ناشرینی دەق دەستنێشان دەکات. هەر زمانە باس لە خەیاڵ دەکات و خەیاڵ بەرجەستە دەکات. هەر زمانە وێنە ئەدەبییەکان بەرجەستە دەکاتەوە و هەر زمانیشە ناوەڕۆکی دەق دەگەێنێتە خوێنەر.

سەرچاوەکان :
(١)
A Marxist Philosophy of Language by Jean-Jacques Lecercle
Marxism Critico site published on 3-11-2012
https://marxismocritico.com).

(٢)مقال بعنوان المارکسیة و فلسفة اللغة فالنتین نیکولوفیتش فولوشینوف (میخائیل باختین)موقع الحوار المتمدن ترجمها الی العربیة عماد خالد الحطبة
https://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=425811

(٣)Noam Chomsky, Language and freedom
Literature in Revolution Edited by George Abbott White and Charles Newman
First Edition 1972 page 31.

(٤)المادیة التاریخیة اسس الآشتراکیة العلمیة تآلیف ف. گیبلی و م. گوفالزون نقلە من الروسیة احمد داود اصدار دار الجماهیر ، دمشق ١٩٦٧ ص ٨٩. و کذلک مارکس و انجلس ، الموءلفات . الجزء ٣ ، ص ٢٩.




گۆڤاری زمان و زار – ژمارە ٨

گۆڤاری زمان و زار گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە…

بۆ خوێندنەوەی ئەم گۆڤارە بە ڕێنووسی کوردی کلیکی ئێرەبکەن..

بۆ خوێندنەوەی زمان زار بە ڕێنووسی لاتینی کلیکی وێرەبکەن..




شیعر/ له‌ 1949 له‌دایكبوو له‌ 18/11/2018 مرد.. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

بڵێی جارێكی تر خۆمان له‌ خۆمان ڕابمێنین
ژیان درێژببێته‌وه
به‌ئومێد دانیشتین و دوور و نزیك ده‌نگمان بكاته‌ گوێ
ئه‌مه‌ دوودڵی ئه‌م پیاوه‌یه‌ له‌پێش گوڵ و ئاوێنه‌ وه‌ستاوه‌
دڵی ناكه‌وێته‌جێ و به‌ملا و ئه‌ولای په‌راسووی ده‌كه‌وێت
* * *
هه‌ڵم تاوده‌ده‌م به‌ره‌و ئاسمان
با ببارێ
به‌ڵا لاده‌دا و وێنه‌ی ناو كاتی مردوو
ده‌كاته‌وه‌ به‌ هەنگ
بۆ بەهێزكردنی شیلە دەیانڕژێنێتە كۆڵانە ڕووپێوه‌ نه‌ماوه‌كانی شار
شارێك له‌ بیره‌وه‌ریدا خوێنی ناو برینی ده‌رده‌كه‌وێ
كاتژمێریش ده‌به‌مه دواوه
ڕوخساری نوێژكه‌رێك گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یه‌كه‌م گزنگ
شان و ملی دایكی تامه‌زرۆیی و په‌رۆشی شێلا
له‌ شێوه‌ی شیر هه‌وێنبوو
خوێنی ناو برینی ناسی و تفه‌نگی به‌ئاگای دراده‌ست
نه‌بووه
وێنه‌ی ناقۆڵا و
درۆی ڕووت و
په‌ڵه‌ی هه‌ڵبزڕكاو و
زه‌ینی پووكاوه‌
له نزیك ڕێگایه‌ك دانیشتووم و هێز ده‌خه‌مه‌وه ئه‌ژنۆم
ڕۆژ سپێده بدات
به‌ ڕوونییه‌كی ته‌واو ڕوون ده‌چمه ناو شار
ڕووه‌كی مرواری دۆزه‌ره‌وه‌
ڕه‌گی ده‌هێنێته‌ ناو ده‌ستی و گه‌ڵايانی ناكه‌ون
ده‌شتایییه‌ك كه خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه
ڕوخساری گه‌رمی باپیرانی هه‌واڵ كوژراویش
ده‌رگای شار كلیل و قفڵی نه‌كه‌وتووه
له‌ سێبه‌ری كلكی ئه‌ژدیها داندراوه‌
هاتوچۆ تێیدا ده‌ستی به‌ تاج
بۆ سه‌ری كه‌س درێژ ناكات
جگه له نه‌ریت و ڕێوڕه‌سمی پشیله‌
نامۆ و ناكام له‌به‌ر ئاگری حه‌وت ماڵان
به‌چكه‌ی‌ چاونه‌پشكوتووی گه‌رم ده‌كاته‌وه‌
مۆسیقای پێی ئاشنا نابیسترێ
ئاوی شار لێڵ و گرانه
به‌ڕۆژوو ناتوانێ بیخواته‌وه
شیعر و نوێژی هاوڕێ خاكییه‌كه‌م
دوا ڕكات له‌ به‌ره‌به‌یاندا ناسینه‌ له چاوێكی گه‌رمدا
ئاسۆی تێدا سوورده‌بێت و ده‌بێته‌ هێلانه‌ی قه‌تێ
یان شكۆی ئاهه‌نگێكه‌
دڵی بۆمان ده‌كاته‌وه‌ و لاله‌ی ده‌ستی خوماران ده‌هێنێته‌ ناومان
ده‌ستێك ده‌بێته‌ هه‌ڵگری
هه‌موو ناو و میوه‌ی دره‌خته‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان
به ده‌شتایییه‌كی تابڵێی ڕوون و دۆست ڕاده‌كا
هه‌ناسه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ
چاوی به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌بینێ سوارێك
نهێنی ڕاگرتووه‌ و بۆ لای دێ
بێپه‌روایی چووه‌ته‌ ڕه‌گیه‌وه‌ و له‌ناو گه‌شه‌ی ده‌ژی
ئێمه‌ین به ده‌ورییه‌وه گه‌رمایی گیانین
هێز ده‌خاته‌وه ئه‌ژنۆی و دێته‌وه شار
په‌یكه‌ری ناوداران كه‌سمان ناناسنه‌وه
ده‌پرسن ئێوه پشتێنی كام پشتن
پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ستی دوا ماڵئاوایییان
سه‌رتاساو برینیان پاراو نه‌كراون
خۆیان له‌بیرچووه‌ته‌وه و ته‌ماشای باڵنده‌یه‌ك ده‌كه‌ن
به‌سه‌ر هێلكه‌ی به‌سه‌رچوودا كڕكه‌وتووه
ناوچه‌وانی دره‌وشاوه‌ی ده‌بێته ده‌شتایییه‌ك كه
خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه
باڵنده‌یه‌كی هاوه‌ڵ خراپ دێته‌وه ناوی و سه‌رگه‌ردان نامێنێته‌وه‌
له‌ گه‌رمایی باڵیدا
بۆنی خۆشی قه‌ڵه‌متۆز و
گوڵدانی زه‌ماوه‌ند و
له‌خه‌و هه‌ستانی دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گه‌زۆی خه‌ون و
ڕۆژی هه‌ستانه‌وه‌ دڵیان بۆمان ده‌كه‌نه‌وه‌
دژی باڵ شه‌ڕ ڕاناگه‌یه‌نین
فڕین سێبه‌ره‌ به‌سه‌ر ڕێیانه‌وه‌ و ئاواتت ده‌دا
باخی میوه‌ له به‌یانییه‌وه چاوه‌ڕوانه‌ ببیندرێ و هێڵه‌كان ڕوونتربن
به ته‌نیا ده‌نكه هێلێك بشكێنه ناو
چاپه‌ست و ئاگری حه‌سره‌تێكی كۆن خۆشكه
به‌ سه‌د هه‌زار زمان قسه‌ ده‌كات
بابه‌گوڕگوڕ دايكى دووگیان به‌ كوڕ
كوڕی له‌ ده‌مه‌وه‌ له‌بارچوو
شه‌رابێكی به‌ تێكشكاوی خه‌وتوو
ئه‌سپی خولیا یاڵی یه‌كپارچه‌ بریسكه‌یه‌ و به‌ئاگای دێنێ
ده‌یخاته‌ دڵی هەموو خاوەن پرسەیەك
ده‌ركه‌وتن دێت و ده‌بێته خاوه‌نی ئاگری پاگژكراوه‌
ئومێد له هێڵه‌كانی ئه‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕت ده‌ڕژێنه
ناویه‌ك و له‌ بۆنی گوڵ ناترسی
مشتێك گه‌نم له‌بن كووپه‌ی ماڵ ده‌چێنیت
زانیت چی له بیرخۆت ببه‌یته‌وه
چیش به‌بیر خۆت بهێنیته‌وه
دوورییه‌ك وه‌ك ساده‌یی گوێت لێ ده‌گرێ
له‌ناو چاوتروو‌كان وه‌رتده‌گرێ و ده‌تباته ماڵێك
به‌خته‌وه‌ری تێدا نووستوون و ته‌زووڕێژێك له‌ ڕاسپارده‌
ڕژاوه‌ته‌ ئه‌و سندووقه‌ی ناڵه‌ و لاوانه‌وه‌ی دایكانی پاراستووه‌
جانتاكه‌ت له شانت داگره و كه‌لوپه‌لی پێویست جیابكه‌ره‌وه
دوودڵ به‌سه‌ر پرددا‌ مه‌وه‌سته‌
تكا ده‌كه‌م په‌له‌ بكه‌ كاتژمێر بخوێنه‌وه‌ و بپه‌ڕه‌وه‌
كیژانمان كه‌زییان به‌ ئاڵای
به‌ سێبه‌ر و هه‌تاوی تۆوه‌ ده‌نووسێنن
له‌ ئاواز و یه‌كه‌م ته‌زووی دره‌وشانه‌وه‌دا نقوومن
كه‌وان ده‌شكێن و تیر ده‌كه‌ونه‌ خوارێ
فه‌رمانێك له‌ باڵدا ده‌نگ هه‌ڵدێنێ
له‌قله‌ق له‌ هه‌ولێر هه‌ڵفڕه‌
دڵه‌ڕاوكێت هه‌رگیز دوایی نایه‌ت
زێد ناوكی‌ سێوێكه‌ میوه‌ی تر هه‌وێن ده‌كا
وه‌ك منداڵ گه‌وره‌ ده‌بێ و چیاش
لانه‌ی كه‌روێشكی گۆشتنه‌
دیواری ره‌ش نییه‌
كاتێك خه‌ریكین ته‌ماشا ده‌كه‌ین
مردن به‌لاماندا تێپه‌ڕیبوو
مانگیش لەسەر كانیی په‌یام و ئیلهام خەوتووە
ڕوخساری جه‌ربه‌زه‌یه‌كه‌ لەسەر په‌رداخی پڕی به‌رزكراوه‌ دێتە دەنگ
دەیەوێ هه‌موو ئه‌وانه‌ ببینێ به‌ر له‌و مردوون
* * *
نه‌وای مۆزه‌خانه‌ و شه‌مێ و مۆمی
ڕسكان له‌ گوڵه‌ئه‌ستێره‌ی هه‌مووان و
مه‌ند و كه‌مدووی خه‌مڵین و
هۆگری ئه‌زه‌لی و
تاجی ره‌نگ و شێوه‌ گرتوو
كاتی هاتووه‌
ده‌شتایییه‌ك كه‌ خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه‌
له‌ خۆی دڵنیابێ و وشه‌ به‌ وشه‌
سه‌روه‌ریی په‌روه‌رده‌ بكا و كۆیلان بكڕێته‌وه
له‌و ڕێیه‌دا هه‌موویان ده‌ناسم ‌
چیا به‌ هه‌ڵدێر كۆتایی نایه‌
تفه‌نگی دووربیندار تانه‌ی له‌سه‌ر چاوه‌
ئاوازی تایبه‌تی نییه‌
ئه‌سپی خولیا سواری گه‌یاند و زه‌وی فراوانتر بوو

كانوونی یه‌كه‌می 2018 هه‌و‌لێر

• ئه‌م شیعره‌ له‌ 20/2/2019 له چله‌ی حه‌كیم كاكه‌وه‌یس له‌ هه‌ولێر، له‌ هۆڵی پێشه‌وا خوێندرایه‌وه‌.




تارمایی مەترسییەکی تر!.. عوسمانی حاجی مارف

دەستنیشانکردنی تاڵانچێتی و گەندەڵی و جەردەیی بەوەی واقعیەتێکی سەلمێندراوی حاشاهەڵنەگری دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیە، کە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بۆخۆشیان نەک هیچ نکوڵیەک لەم حاڵەتە قێزەوەنە ناکەن، بەڵکو دروشمی وەستانەوەیان لە بەرامبەر  گەندەڵیدا، بۆتە جێگای ئەوپەڕی گاڵتەجاری و شەرمەزاریان، چونکە ئەم چەشنە لەگەندەڵی لە پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی هێزی میلیشیادا بە دیاردەیەک پێناسە ناکرێت، بەڵکو پێکهاتەیەکە لە قۆرخکردنی دەسەڵات و تاڵانچێتی بەسەر سەروەت و سامانی کوردستانەوە، کە لەڕۆژەکانی یەکەمی دەسەڵاتداریانەوە، بە نەخشەوپلان وسیستماتیک کاریان لەسەر کردوە. گەندەڵی بۆتە حاڵەتێک، سایەی باڵادەستی بەسەر تەواوی کۆمەڵگەدا نیشانداوە.

گەر ئەم تاڵانچێتی و گەندەڵیە سیستماتیکەی کوردستان، پێناسەی دەسەڵاتی سیاسی پارتی و یەکێتی و تەواوی هاوکارانیشیان بێت، کە لەناو پەرلەمان و وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکاندا بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە خۆیان بناسێنن، بەڵام بەگشتی گەندەڵیان بەفەرمی ناساندوە. هەمویان بە دامەزراوەی ” دەستەی دەستپاکیشەوە” ئەم گەندەڵیەیان قەبوڵ کردووە. بۆیە گەر قەبوڵی کەین ئەم گەندەڵیە لە چوارچێوەی پێکهاتەیەکدا دەناسرێتەوە، ئیتر باسکردن دەربارەی وەستانەوە لە بەرامبەر گەندەڵیەک کە پێکهاتەی دەسەڵاتەکانە، جگە لە خەڵەتاندن و چەواشەکاری مانایەکی تر نابەخشێت. واتە بەرگرتن بە گەندەڵی لە سایەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیدا بەهیچ جۆرێک ناتوانێ مانایەکی عەمەلی وەرگرێت. هەردەبێت خۆدی ئەو پێکهاتەیە هەڵوەشێنرێتەوە کە بە کۆتاییهێنانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەتوانرێت دەرگاکەی بکرێتەوە.

هاوکاتی ئەم تاڵانچێتی و گەندەڵیە حاڵەتێکی تری گرنگ کە مەترسیدارترەو پێویستە لەبەرامبەریدا بەئاگاو هوشیار بین، نائارامی و ناجێگیری سیاسیە، کە بەهەمان شێوە لەڕیزی پێکهاتەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا بەڕێوەدەبرێت. بەو مانایەی ئایندەی سیاسی لە کوردستاندا نادیارو بێچارەنوسە. سی ساڵ زیاترە ئەم نائارامیە باڵی ڕەشی کێشاوە بەسەر دانیشتوانی کوردستاندا، کە هەرجارە لە جۆرو شێوازێکدا وەک تارماییەکی مەترسیدار خۆی دەنوێنێت و چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوە. بەرجەستەترین نمونە دەرکەوتەی مۆتەکەی داعش بوو کە تائێستاش گێڕانەوەی چیرۆکی خولقاندنی کارەساتەکانی وەک لەناوبردنی یەزیدیەکان و داگیرکاری شاری موسڵ و وێرانکردنی ئەو شارە لەڕێگەی جەنگەوە بە چەندین شێوە دەگێڕدرێتەوە! تائێستاش داعشەکان لە چەند شوێنی عێراق و کوردستاندا بە ئازادی دێن و دەچن و بەڵان بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئەو ناوچانەی کە مەفرەزە چەکدارەکانیان کۆنترۆڵی دەکەن.

حاڵەتێکی ئەم نائارامیە، لەلایەک ملکەچی و پێشخزمەتی پارتی و یەکێتیە لەبەرامبەر دەخالەتی ڕۆژانەی ڕاستەوخۆی حکومەتەکانی تورکیاو ئێران، لەلایەکی ترەوە چاوەڕوانیانە بۆ ئەو کێشمەکێشەی ووڵاتانی زلهێزی دنیاو ووڵاتانی ناوچەکە کە لە ئاستی عێراق و کوردستان و ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت. گەر باسەکە زۆر درێژ نەکەینەوە، چۆنیەتی دامەزراندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، هەر لەسەرەتاوە ئەوەیان بە بەڵێندەری قەبوڵکردوەو وەرگرتوە، کە بەرپرس نین لە هەر نائارامی و کارەساتێک کە لە ملی خەڵکی کوردستانەوە دەئاڵێت.

بۆیە گەرسەرنجی ئەم هەواڵە بدەن کە دەڵێت: “لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئاسایشی سلێمانی حەوت گەورە بەرپرسی کۆمەڵەی لە زڕگوێز دەستگیرکردوەو دەستی گرتوە بەسەر تەواوی چەک و جبەخانەکانی کۆمەڵەدا، وە لەسەر ڕاسپاردەی ئێرانیەکان تەواوی چەکەکانی کۆمەڵە تەسلیمی چەکدارەکانی حزبوڵای عێراق کراون، کە ئێستا لە عەربەت و کۆمەڵگەی باریکە دوو بارەگایان کردۆتەوەو یەکێتیش هاوکاریان دەکات”. ئەوەی جێگای سەرنجە تا ئێستا ئەم هەواڵە لەلایەن هیچ دەزگایەکی فەرمی یەکێتی نیشتمانیەوە پشتراست نەکراوەتەوە، بەڵام ئەوەی وادەکات دوو دڵ نەبین لە دەوری یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی کارێکی لەم چەشنە، ئەو پەیوەندیەیە کە ئێستای لەنێوان حکومەتی عێراق و ئێران و یەکێتیدا هەیە و سەوداو مامەڵەیەکی لەم چەشنە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە!

پێش هەمو شتێک ئەوەی جێگای سەرنج و نیگەرانیە و دەروازەی تارمایی مەترسیەکی ترە، ئایا حزبوڵای عێراق چکارەیە لە عەربەت، وە یەکێتی ئەم کارە بۆدەکات؟ هەڵبەتە ئەمە یەکەم جارنیەو دواجاریش نابێت لەو کردارانەی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ شۆڕبونەوایان بۆ ناو ئەم سەوداو مامەڵانەی دەیکەن، بەهەمانشێوە بنەماڵەی بارزانیش لەم بارەیەوە بێ کەموکوڕی نەبون و نابن و هیچ کات بێدڵی حکومەتی تورکیایان نەکردوە.

گەر لە چوارچێوەی ئەم دۆخە سیاسیەی  ئێستای عێراق و کوردستان، لەم جوڵە سەربازیەی حزبوڵای عێراق بڕوانین، ئەوە ئەو ناچاربونە سیاسیەیە ڕێگەی بە یەکێتی نیشتمانی و بنەماڵەی تاڵەبانی داوە، کە ڕێکەوتنێکی لەم چەشنە پەسەند بکەن و پێشخزمەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق رێکبخەن. ئەمەش ئاکامی ئاراستەیەکە کە دابەزینی ئاستی هاوسەنگی یەکێتی نیشان ئەدات، بەوەی نفوزو هێزی سیاسیان لە پلەیەکدایە، ناچارن دەست بەرن بۆ کارێکی قێزەونی لەو چەشنە تا بەهەر قیمەت گەر کارەساتی گەورەش بخولقێت، گرنگ ئەوەیە هیزەکەیان لە داڕمان و لەناوچون بپارێزن.

بەهەموو مانایەک هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی ئەوە نیشان ئەدات، قەوارەی حکومەتی هەرێم لە بەردەم هەڕەشەی بچوککردنەوەیەکی حەتمیدایە. بۆیە پێویست دەکات لەم بارەیەوە چەند خاڵێک کە وابەستەی یەکێتی بەئێرانەوە گرێ ئەدات دەستنیشان بکەین.

ئەوەی ئاشکرایە هەوڵی ئێران بۆ چەکداماڵینی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، لەو شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەیەوێت دابەزینی ئەو باڵانسەی لەبەرامبەر خرۆشانە جەماوەریەکاندا بەسەری هات و مەترسی بۆسەر دەسەڵاتەکەی دروستکردوە، بگەڕێنێتەوە بۆ دەورانی پێش ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە ئاستێکی فراواندا، هەستیارترین دروشمی ئەو ناڕەزایەتیانە خواستی ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند. ئەوەی ئاشکرایە کۆتایی کۆماری ئیسلامی لەهەمانکاتدا کۆتایی یەکێتی نیشتمانی و کۆتایی هێزە میلیشیا شیعەکانی عێراقی لێدەکەوێتەوە. بۆیە ئەم مامەڵەیەی یەکێتی و هاوکاریکردنی ئێران، وەستانەوەیە لە بەرامبەر تەواوی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی خەڵکی ئێراندا، لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتە گەندەڵ و تاڵانچیەکەیدا، چونکە چارەنوسی یەکێتی بەستراوە بە چارەنوسی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

لەلایەکی ترەوە ئەوە شاراوەنیە کە لە هەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستاندا، ئاستی هاوسەنگی و پێگەی یەکێتی، لەبەرامبەر پارتی و بنەماڵەی بارزانیدا لە هاتنەخوارەوەیەکی بەردەوامدایە. یەکێتی بۆئەوەی فرسەت بهێنێت، کوتەکێکی گەورە لە پارتی بسرەوێنێت و بەڵکو هاوسەنگی پێگەی خۆی بەرزترکاتەوە، زیاتر و زیاتر چارەنوسی خۆی دەخاتە ناوچوارچێوەو رەحمەتی نەخشەکانی ئێران و هێزە میلیشیا شیعەکانی عێراقەوە. پێدەچێت بنەماڵەی تاڵەبانی تەنها ئەم دەرفەتەیان مابێت بۆ بەرگری لە مانەوەیان. یەکێتیەکان پێیانوایە بەم ئاراستەیە دەتوانن بە ئاڵوگۆڕ لە قەوارەی هەرێمدا، دەستکەوتێکی باشتریان هەبێت! بۆیە وەها دەردەکەوێت ئامادەیە تەواوی هەرێم و قەوارەکەی ڕادەستی هێزە شیعە میلیشیاکان و حکومەتی عێراق بکەنەوەو ببنە هاوکارو شەریکە بەشی مەرکەزی کردنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لە شارەکانی کوردستاندا، بەمجۆرەش دەسەڵاتی پارتی سنوردارو بەرتەسک کەنەوە.

ئەم گەمەو مامەڵەیەی یەكێتی چارەنوسی سیاسی خۆی پێوە گرێداوە، ویستی ئاڵوگۆڕێکە لە قەوارەی هەرێم و نەخشەیەک بۆ چونە ناو ئایندەیەکی سیاسی جیاوازەوە، کە ئەگەری ئەوەیە ئەو نەخشانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، عێراق و کوردستان بەتایبەتی پێشبینی دەکرێت، لە بەرامبەر دەورانێکی ئاڵوگۆڕی تازەدا سەر هەڵباتەوە، یەکێتیەکانیش دەیانەوێت پێناسەیەکی تر لە بەریوەبردنی کۆمەڵگە لە ئاستی یەکپارچەیی عێراق بە خۆیان بدەن.

سەرەتای ئەم کارەی یەکێتی بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران و هاوکاریکردنی حزبوڵای عێراق و خۆگونجاندن لەگەڵ سیاسەتەکانی حکومەتی عێراقدا، ئەتوانین بڵێین وێنای تارمایی مەترسیەکە، کەچۆن سی ساڵ زیاترە هۆکارو بەشداربوی چەندین بەڵاو کارەسات بون، ئەم ئاراستەیەی ئێستاشیان، گومانی تیانیە کە خەڵکی کوردستان بە جۆریکی ترو بە شێوازیکی تر دەخەنە ناو گێژاوو ناسەقامگیریەک، کە بەڵاو کارەساتەکانی لە ئێستاوە دەتوانین پێشبینی بکەین. هەڵبەتە پارتیش لە پەیوەند بە وابەستەبون بە تورکیاوە بۆ پاراستنی خۆی، لە ڕێڕەوی هاوبەشی هەمان نائارامی و هەمان گێژاودا دەبێت.




بەنێو تاریکیدا هاتن!.. شیعری: عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

نامۆ بە ترووسکە و جوانی
شەپۆڵ شەپۆڵ، شەمشەمەکوێرەکان هاتن
بەنێو تاریکیدا هاتن!
بەنێو توولەڕێگەکانی نووتەکستانی ژین هاتن
بە شمشێری نەزانین و بە فیشەکی ناوشیاری
سەری ترووسکەی ئومێدی چراکانی داهاتوو ڕووناک ئەبڕن
بەنێو توونێڵی تاریکی مێشک شۆرینەوە هاتن
هیچ کەسێکیان ئامادە نین ببن بە گوڵ
ببن بە خەون
ببن بە ڕەنگی بەهار و
ببن بە شادی ژیان و
ببن بە سێبەری جوانی
هیچ کەسێکیان ئامادە نین بێن لەڕاستەڕێی عەقڵدا
ببن بە گۆرانی و ئاوازیان لێبڕژێ
ببن بە خەندە و ژیانیان تیا شەپۆڵدا
ببن بە خۆشەویستی نێوان مرۆڤ و
بەفڕینی باڵندەکانی بەشمەینەتی و ستەم و ژان.
هاتن بەنێو تاریکیدا؛ دەم بەهاوار، مەرگهێنەر پەلە هاتن
جوانی ژینیان لەژێر کەوشی نەزانی؛ پلیشانەوە
ژنیان لە ڕەگی ئینسانی خۆی سەندەوە
داریان خستە ژێرباڵی خەونە جوانەکان
بزە و پێکەنینەکانیان شاربەدەر کرد
پیاسەکانی ئێوارانیشیان خستە نێو تەلبەندی حەرام و حەڵاڵی دەم ئیمام و بانگخوازەکان.
هاتن دوو هێڵی یەکتربڕ (X) وەکو نیشانەی مورتەدی
دایان بەسەر وێنە و شانۆ و
گۆرانی و هەڵپەڕکێ و
کاری ژن و کچ و
دایان بەسەر زانست و پێشڕەوفتی و
هەرچی زەوق و سەفا و ئاهەنگ هەیە
هەر بە قولابی حەرام و حەڵاڵی دەم بانگخوازەکان
ماسی خەون و ئومێدەکان ڕاو دەکەن و
هەتاوەکان لە خمخانە هەڵدەکێشن و
گۆی زەوی باڵا پۆش دەکەن
سێبەرەکانی خۆشنوودی و کامەرانی دەسووتێنن
گەر بتوانن ژیان یەکپارچە دەکەنە تاریکوڵسەڵاتی غەدر و
شیعر و سەما لە دار دەدەن
هاتن هەتا ژیان بگێڕنەوە دوواوە
بێئاگا لەوەی باوەڕی ئێکسپایەری تاریکی
چواردە سەدەیەیە سوواوە

٢٨-٦-٢٠٢٣




ئێوارانە ٤١.. سەردار جاف

ئێوارەيە و
شەو دوور دوورە
فرسەخە رێيەک بۆ ئەفسانە بوونی رۆح
لە نێوان من و شەهلايە
شەو خۆی لە تەنهایی ئاڵاندووە
ناو بە ناو ون دەبێ و
من و ئەو لە سۆراغ و کنەين
بارگە دەپێچينەوە
تخوب دەبەزێ و شار بە شار عەوداڵ
کون و کەلەبەرەکانی ئودن بە دووی شەو دەگەڕێين
لە رۆشناييا خۆی لێ مەڵاس داوين
سەر شەقام و پارک وێڵ وێڵين
ئەفسانەيەکە و ناخزێتە ئامێز
شەو لە تاريکيا ونبووە
گۆمە قووڵەکان دەکنين
دۆراندۆری دووردوور
سەربانە خرمژنەکانی ئاوایی
رۆژيش لە دەمکەلەوە سۆراغ و ئاخێز
باپيرەگەورەيشمان شەوی هەر نەديتەوە
لە نێو پەڕەی دەفتەرەکان
حەرف حەرف شيتاڵ دەکەين
بە مناڵە بيژوەکانەوە
دەمانەوێ شەو ببينينەوە
دواجار لە ڤيلا سيحراوييەکە
هێندەی دی شەو بووە پەنهانی و بێ شوێن پێ
دەشێ لە نێو نووشتەی فاڵچييە درۆزنەکانی گەڕەکی خۆمان نوقـم بووبێ
رەنگە کاتێ
تاريک دادێ لە سينەما
لەوێ هەڵکورمابێ و کەسێ نەبێ دەستی بگرێ و بيهێنێتەوە
دەترسم وەک ترسەکەی شەهلا
جادووگەرێ
لە تەليسمی بزواندن و نووسين و سەحرای فێڵاوی خۆی خزاند بێ
لە نێو سيحری خۆيا بيهۆنێتەوە
ناکرێ بفڕێ و
بازێ بێت گوژم و شاتاوڵی هەراسانمان بکا
چەپخونی لە چاوەنواڕی خولياکانمانا مت مت بووە
وا دەمانخوا
بە تەيمانی جوانيا گير بووە
ئامێزەکان گەرم گەرم دادێنێ
دەبا ئێمەيش لە نێو خێو و جادوو لە دووی گەڕێين
بەرت نادەم، جێت ناهێڵم و فرياد رەسم
خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

٢٠/ ٦ / ٢٠٢٣




نووسینەکانی سەر دیوارەکانی مەنفا.. شیعر : نزار قبانی.. وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

1
خانمەکەم
ئەم سەردەمە قبوڵ نەکراوەت
چۆن بۆ باس بکەم
وەسف کردنم لە بیر کردوە..
وام ئەزانی ووشە ماڵمە
ئەوان دەرگاکەیان دزی
بنمیچەکەیان دزی
لاپەڕە سپییەکانیان لێ دزین
ووشەکانیان لێ دزین
چی بخۆین…..؟
چی بخۆینەوە…؟
چۆن دەربارەی خۆمان
هەست دەرببڕین..!
خانمەکەم……
ئێمە داپڵۆسین ئەخۆین
ئێمە خانمەکەم
ترس ئەخۆینەوە
خانمەکەم ، بۆ کوێ بچین..؟
لە شەقام پەڕینەوە ، مەترسییە
سوار بوونی مەسعەد ، مەترسییە
ئۆتۆمۆبیل..ماتۆڕ..فڕۆکە
شوێنێک نەماوە “نووسەر” لێی دانیشێ
چاخانەیەک بەدی ناکرێ…!
نیوەی ڕستەکە وا لە گۆڕستان
نیوەی بیرۆکەکەش لە بیمارستان
“””””””””
2
خانمەکەم…:
كاتئ بڕیاری کوشتنی گۆرانی بێژەکەی ئەدرێ
لە ئایدیای شۆڕش ، جی ئەمێنێ…؟
كاتێ جگەر گۆشەکانی خۆی ئەهاڕێ
چی لە ووشەکانی شۆڕش ، ئەمێنێ ..؟
كاتێ دەوڵەت لە بۆنی گوڵ بترسێ
هەموو لەوەڕگاکانی بسووتێنێ
…………..چی ئەمێنێ..؟
كاتئ لە ڕۆژهەڵاتن بترسێ
و
پەڕی کەنارییەکان دەرهێنێ. ….،
چی لە فەلسەفەی شۆڕش ئەمێنێ….؟!
كاتێ شۆڕش میز بکا بەسەر
ووتەکانی پەیام بەرەکانی
چی ئەمێنێ….؟
چی ئەمێنێ….؟
“””””
3
خانمەکەم…
لێم ببورە بۆ چاوەکانت
شیعرێکم نەنووسی ،
مۆسیقا ژەنەکە ، ژەنینی
لەبیر جووە ،
خانمەکەم چۆنم خۆش بوێی
کاتێ
ئاسایشی دەوڵەت
خەوەکان ئەگرێ
و
كەسانی عاشق
بۆ : مەنفا ئەنێرێ…!!
“”””’
4
خانمەکەم……،
جاران : دێڕ بە دێڕ
پیت بە پیتی
لەش و لارتم ئەخوێننەوە
جاران لە مەمکەکانتا
ئاگرم دائەگیرسان
و
لە نێوانیانا
شمشێرێکم ئەچان
بەڵام ئەمڕۆ مەمکەکانت
لە تەلبەنگی مەنفا ئەچێ
خانمەکەم..
خۆشەویستە تاقانەکەم….:
چۆن کردەی خۆشەویستی بکەم
كە تامی سێکس
لە تامی مەنفا ئەچێ…….!!
“””””
5
خانمەکەم…
چۆن بەرنگاری ئەم
سەردەمی کۆیلایەتیە
و
ئەم ڕقە لە مێژینەیە
و
ئەم کوشتنە خوڕاییە
و
ئەم زەبر و زەنگە ، بکەم…!!؟
چۆن ئەم. :
هەڵکشانە ( نا ) نەتەوەییە
و
ئەم بۆچوونەی لەت لەتکردن
و
ئەم بارانە ئاگراوییە
و
ئەم خوێن ڕشتنە ، بوەستێنم….!!؟
چۆن ئەوەی تێی کەوتووین
دەرببڕین….!
چۆن ئەو کەسەرەی لە ناخمانایە
دەرببڕین….!
چۆن ئایەتی ” زیکر ” لەسەر لاشەمان
بخوێنین….!
ئاسایشی دەوڵەت داوامان لێ ئەکا :
پێنەکەنین….
نەگرین…….
نوتق نەکەین…
عاشق نەبین….
دەست لە لەپی دەستی ژن نەیەین
كوڕممان نەبێ
نامە نەنێرین………………………
هیچ کتێبێک نەخوێنینەوە
جگە لە هەواڵی کەش و هەوا
و
نهێنییەکانی چێشت لێنان
ئەمانە : یاسای مەنفان
“”””’
6
خانمەکەم… :
چیبکەم گەر دایکم هاتە خەوم. ؟
چیبکەم گەر قاورمەی سلێمانی
بانگی کردم ؟
و
میوەی شارباژێر گلەیی لێکردم. ؟
چیبکەم گەر سێبەری باوکم گەڕایەوە لام
و
وەک پۆلێک کۆتر
دڵم پەنای بۆ چاوەکانی برد ؟
خانمەکەم :
كاتێ خۆر ڕووبەڕوی فەرمانی
لە سێدارەدان ئەبێتەوە ،
چۆن شیعرێکت پێ بڵێم
چۆن پەخشانێکت پێ بڵێم
خانمەکەم………..
چۆن بێ ووتن
پێت بڵێم………؟!!
“””””’
7
خانمەکەم ….:
كاتێ خۆر ڕووبەڕوی لە سێدارە دان ئەبێتەوە
چۆن مژدەی ( ئازادی ) بەم…!!
چۆن بێ خواردن ، نان بخۆم ؟
خانمەکەم ،
من پیاوێک نیم ، هیچ ڕۆژێ
دەرچووی هیچ باڕێکی
دەسەڵات بوو بێ
یان
مەیمونێکی ناو مەیمونەکانی
وەزارەتی ” ڕۆشنبیری ” !!
………………بوو بێ
خانمەکەم. :
من پیاوێک نیم لە پشت پیتەکانەوە
كەس فریو بەم
یان
لە ناو عەبای هیچ مەلایەکا
خۆم مەڵاس بەم
خانمەکەم. :
گوێی مەیەرێ……………..
من ئەزانم
چۆن لەسەردەمی .، قەزەمەکانا
” گەورەیی ” خۆم ، ڕاگرم
گوئئ مەیەرێ…………….
“”””””
8
خانمەکەم ،
گوێی مەیەرێ
هەر خۆشم ئەوێیت
تا ” تونێل ” ێک لە ژێر دەریایا
دروست ئەکەم
و
كون ئەکەمە دیوارەکانی مەنفا
گوێی مەیەرێ ،،،
مەنفا لە دارستانەکانی کلی ڕەشا
بە مەنفا
نا ژمێرێ




چۆن دەبیتە نووسەر، یان سەرەتا چی بکەین؟.. زانا ڕەزاق

لەسەرەتادا دەتوانم بڵێم هەموو شتێک لەو ئامرازانەی بەرەو پێشەوەمان دەبات ڕاهێنانە،بەڵام ڕاهێنانێک بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ ئەوەی سودێکی باشی هەبێت ، ئەو بەرنامە بۆداڕێژراوەش یانی ووردە ووردە هێواش هێواش لەسەرخۆ .

ئینجا یەکێک لەو پیشانەش کە بەرەو پێشەوەمان دەبات نووسینە ،مەبەستم ئەوەیە ئەو کەسانەی دەیانەوێ لەوە بەرەو پێشبچن و باش بن ئەوجا کە بە شێوەیەک بوو پێکەوە گرێدانی ووشە و ڕستەکان تا وای لێدێت کە نووسینەکانی باش و ڕێکو پێک بێت،ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە بەردەوام بێت لەسەری نموونەی بۆ ئەوانەی سەرەتا دەبنە نووسەر ئەوەیە کە کاتێک دەست بەنووسین دەکەیت ڕستەیەک بنوسە دواتر تا ماوەیەک چەند ڕستەیەک بنوسە دواتر زیاتر لەو بنوسە ئەوجا هێواش هێواش بێت. نموونەی تر هاوشێوەی ئەو ئەویش هەر چۆن قوتابیەک دەچێتە قوتابخانە سەرەتا فێری پیت دەکرێت دواتر ووشە دواتر ڕستە ئەوجا سەرەتا چۆنیەتی نووسینی جوان و باش دانەڕێژراوە بەڵام دواتر بەهۆی بەردەوامی لەوەش باش دەبێت یانی نووسینیش هەروایە.

تێبینی ئەمە بۆ زۆرێک پیشەو بوارەکانیتر دەبێ

11 7 2023




بە تابۆبوونی چەمکی ئازادی، لە کۆمەڵگەی کوردییدا.. عومەر عادل عەبدوڵڵا

ناونیشانی توێژینەوەکە:

ئازادی، وەک چەمکێک لە کۆمەڵگەی کوردییدا، لە لێواری بەتابۆبوون و نامۆبوون دایە، ئێمەش بەهۆی درککردنمان بەو دیاردە، هەستاوین بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک و ئەو هۆکارەکان بخەینەبەر تیشک لێکۆڵینەوە و (بە تابۆبوونی چەمکی ئازادی، لە کۆمەڵگەی کوردییدا) وەک ناونیشانێک بۆ توێژینەوەکە هەڵبژاردووە.

گیروگرفتی توێژینەوەکە:

لە راستیدا، توێژینەوە خستەڕووی چارەسەرە، بۆ گرفتێک یان چەند گرفتێک و لە ئەنجامی هەوڵدان و گەڕان و لێکوڵینەوە، چەند گرفتێکی چاوەڕوانکراومان دێتە پێشەوە. لە دیارترین گرفتێک کە کە دووچارمان بۆتەوە، تازەی بابەتەکە بوو، چونکە بابەتی تازە شتی نوێ دەهێنتەوە و لە ئەنجامدا گرفتی نوێمان بۆ پەیدا دەبێت، لە هەموو ڕوویەکەوە.

ڕێبازی توێژینەوەکە:

ڕێبازی توێژینەوەکە ڕێبازی پەسنی – شیکارییە، لە ڕێگەی پەسنکردنی چەمکی ئازادییەوە، ئەو هۆکارانەمان شیکردۆتەوە، کە ڕەگەزی تابۆ بوونیان پێبەخشیوە.

پێشەکی:

کۆمەڵگەی کوردی، وەکو زۆرێك لە کۆمەڵگەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەنجامی ئەوە جیهانگیری هاتە ئاراوە، کۆمەڵێ ئاکار و چەمک و هەڵسوکەوت، جا شیاو بێت، یان نەشیاو لە کۆمەڵگەی کوردییدا جێی خۆیان کردەوە، بۆیە تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی, بەهۆی نەگونجانی ئەو هەڵسوکەوت و ئاکارانە، لە بازنەیەکی تردا، لە دەرەوەی کۆمەڵگەدا جێیان کردەوە، بازنەیەکی قەدەغەکراو و حەرامکراو. دیارە چەمکی تابۆ یەکێکە لە گرنگترین ئەو چەمکانەی، کە لە ئەنجامی کرانەوەی نووسەران و ڕووناکبیران بە ڕووی ئاسۆی فراواندا خوێنەرانی کورد ئاشنای بوون، بە تایبەتی دوای وەرگێڕانی پەرتووکی

(تەوتەم و تابۆ)ی فرۆید کە تێدا باس لە مێژووی تابۆ و دروستبوونی تابۆ دەکات. هەروەها زیاتر ئاشنابوونی خوێنەران بە بابەتە دەرووناسی و کۆمەڵایەتێیەکان، یەکێکیتر بوو، لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە تابۆ(قەدەغەکراو) ببێتە ناوەند و چەقی زۆرێک لە باسەکان.

چەمکی ئازادی:

ئازادی، یەکێکە لەو چەمکانەی زیاتر لە نێو بابەتە یاسایی و کۆمەڵناسیەکاندا خۆی دەبینێتەوە، لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی هەموو دەوڵەتێکدا، بە پێی یاسا بازنەی دیاری کراوە و لە نێو کۆمەڵگەشدا تاکەکان چەند بنەمایەکییان سەبارەت بە ئازادی داناوە و لەسەری ڕێکەوتوون، بەڵام ئەم ئازادییە، بە پێی تێپەڕبوونی کات بەرز و نزمی تێدەکەوێت، واتا ڕەنگە لە کۆمەڵگەیەکدا لە ڕابردوو شتانێک هەوێنی ئازادی بن و بەکارهێنان ڕێگەپیداو بێت، بەڵام ئێستا نائاسایی و قەدەغەکراون.

وەستان و نووسین لەسەر چەمکی ئازادی و کارکردن لەسەری، کارێکی ئاسان نییە، چونکە ” ئازادی لە مێژە وەک بابەتێکی مشتومڕاوی باس دەکرێت و لە سەردەمی هاوچەرخیشدا ئازادی لە نێو هەموو گەلاندا باس دەکرێت، بەها و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و هەموو نەتەوەیەک خۆی بە ئازاد و بە قازانجی دەزانێت و شانازی پێوە دەکات. هەروەها هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەمڕۆ پرسی ئازادی گرنگترین داواکاری سەردەمی نوێیە”(فرهاد طهماسبیپور، ١٣٩٠، ٢) و هاوڵاتیانی هەموو وڵاتێک لە چوارچێوەی هاوڵاتیبوونیاندا، دەتوانن داوای ئەو مافە سەرەتاییە دەکەن.

جا ئەگەر بمانەوێت بە یەک وشە پەسنی ئازادی بکەین، ئەوە دەڵێن: مافە، واتا مافێکە هەموو مرۆڤێک دەتوانێت دەستی پێبگات، بێ جیاوازی ئاین و ڕەنگ و نەتەوە و…،” بە گشتی، ئازادی دۆخێکە هیچ شتێک پابەند و دەربەستی شتێکی تر و بتوانێ لە گەردووندا جێبەجێ بکرێت. لە پێوەندی لەگەڵ مرۆڤدا، ئازادی، دۆخێکە کە هیچ شتێک ڕێگر نەبێت لە بەردەم ئیرادەی تاك بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.”( ئەحمەد شەبانی، ٢٠١٠، ١١) نووسەر زۆر بە بەرفراوانی گشتاندنی بۆ ئازادی کردووە و کە ئەمەش لەگەڵ ئازادیدا یەک ناگرێتەوە و دەڕواتە نێو چەندین ڕێڕەوی ترەوە, یان ئەگەر لە ڕووی سیاسیەوە باسی ئازادی بکەین ئەوە دەڵێن:” ئازادی مافێکی بنچینەیە لە مافەکانی مرۆڤ و دەبێ سیستەمە سیاسیەکان، هەر لە ستەمکاری دادپەروەرەوە تا دەگاتە سیستەمی کۆماری و دیموکراسیە هاوچەرخەکان، پەرۆشی چەسپاندنی ئەو مافە بن و ئەوەش گرنگترین بنەمایە لە بنەما دەستوورییەکانی تیوۆری هاوچەرخ.”( رۆبێرت دال، ٢٠١٢، ١٣) ئەوە پێڕەو ڕامیاریەی کە بەرهەڵستی لە هاتنە کایەی ژینگەیەکی ئازاد دەکات بۆ هاوڵاتیانی، بەشێوەیەکی ناڕاستەخۆ دەیەوێت ئەوەمان پێبلێن: کۆشکی دەسەڵات و هێزی لەسەر ستەم و نادادی بنیادنراوە و ئازادیش وەک بومەلەرزەیەک وایە، کە کۆشکی ستەمم دەروخێنێت.

لەبەر ئەوەی ئازادی چەمکێکی فرەڕەهەندە و لە نێو زۆرێک لە باسەکاندا، لێکوڵینەوەی لەسەر کراوە، هەر بوارێک و بە سروشت زانستیانەی خۆی چەمکی ئازادی ڕوون کردۆتەوە، بۆ نموونە:”پوختەی چەمکی ئازادی لە ڕووی شەریعەتەوە، لە دوروبەری ڕزگاربوون لە کۆیلایەتی دەخوڵێتەوە”(علی بن حسين بن احمد فيقهی،١٤٣٢، ١٢) چونکە پێش هاتنی ئیسلام، لە نیمچەدوورگەی عەرەبی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە شتێکی ئاسایی بوو، بەڵام پاش هاتنی ئیسلام ئەم دیاردە هەڵوەشایەوە و لە ڕووی دینیەوە، ئەم جۆرە مامەڵەیانە قەدەغەکرا. هەروەها ئازادی ” لە فەلسەفەی لاسایکەرەوەدا، بریتییە لە هەڵبژاردنی مرۆڤ بۆ ئەوەی بە ئەنقەست مامەڵە بکات لەگەڵ توانای جێهێشتنی کردارێک یان توانای هەڵبژاردنی دژ بەو کارە بکات”(م.د علاء شنون مطر،٢٠٢١، ٦)واتا مرۆڤ لە نێوان دوو هەڵبژاردەدا، لە نێوان ڕۆشتن و مانەوەدا، کردن و نەکردندا، لە نێوان ڕاست و چەپدا، لە نێوان هەڵسان و دانیشتندا، سەربەستییەکی تەواوی هەیە و ئاوەزووی خۆیەتی هەویری خۆی دەخاتە کام تەنوورەوە.

لە سیاسەتیشدا، ئازادی وەکو مافێکی یەکلاکەرەوە باسی لێوە کراوە و هەموو مرۆڤەکان مافی بەشداری کردنییان لە پرۆسە سیاسیەکاندا هەیە، لەگەڵ ئەمەش هەموو گەلێک مافی ئەوەی هەیە چ دەسەڵاتێک هەلبژێرێت، بۆ ئەوە فەرمانڕەوای بکات، بەڵام لە هەندێک پێڕەوی ڕامیاریدا ئەم مافە بە هاوڵاتییان نەدراوە، بۆ نموونە: لە فەرمانڕەوای دیکتاتۆریدا، چونکە”حکومەتی دیکتاتۆری حکومەتێکی تاکەکەسییە، بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە کەسایەتی دیکتاتۆر و ئەوەی چێژی لێ وەردەگرێت لە هێز و توانا و لێهاتوویی کەسی دەبەستێت، هەر ئەویش یەکەم و کۆتا جووڵێنەرە بۆ هەموو لایەنەکانی دەوڵەت، بەبێ گەڕانەوە بۆ خواستەکانی گەل”(اسعد طارش، ٢٠١٥، ٤٣) ئەم تاکڕەوایی فەرمانڕەوایەتییە، کە لەلایەن دیکتاتۆرەکانەوە دەسەپینێرێت، جورێکە لە قڕکردنی ئازادییەکان.

لە سەرووی هەموو ئازادییەکانەوە، ئەو ئازادییەی کە زۆر گرنگی پێدەدرێت و تیشکی دەخرێتە سەر، ئازادی ڕادەبڕینە.”ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین یەکێکە لە ئازادییە بنەڕەتییەکان لە ڕوانگە جیاوازەکانی ئایینی، فەلسەفی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، یاسایی و نێودەوڵەتی و تاوتوێ و لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و لە یاسا ناوخۆییەکان و بەڵگەنامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دامەزراوە و پشتگیری کراوە”. (سید حسین رضوانی، ١٣٩٥، ٦٧) چونکە ئازادی ڕادەربڕین دەرگاییەکە بۆ ئەوە بتوانین ئەزموونمان تاقی بکەینەوە و بێگومان مرۆڤ تاکو بیری ئازاد نەبێت و نەتوانێت بیروبۆچوونەکانی بە ئازادی دەربڕێت، ئەوە ئەستەمە بتوانێت بۆ ئازادییەکانی تر بجەنگێت و ململانێ لەگەڵ ئەو ژینگە و دوربەرە بکات، کە ئازادییەکانیان لێ بەرتەسک کردۆتەوە. واتا هەموو ئازادییەکانی تر، دەرهاویشتەی ئازادی ڕادەربڕینن.

دەبێت ئەوەش بزانین، کە ئازادی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر لە ئاینێکەوە بۆ ئاینێکی تر، لە
کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر دەگۆڕێت، چونکە لە هەندێک شوێندا ئازادی ئەوەندە بەرفراوان دەبێت، هەموو کەس دەتوانێت ئەزموونی بکات، بە پێچەوانەوە، لە هەندێک شوێندا ئەوەندە بەرتەسك دەبێتەوە، تەنها کەسانێکی کەم دەتوانن ئەزموونی بکە، کە ئەوانیش ڕەنگە خاوەن پلە و پایەیەکی بەرزی ئاین یان سیاسی و کۆمەڵایەتی بن.

پرۆسەی بەتابۆبوونی چەمکی ئازادی:

تابۆ” مەبەست لە سەرجەم ئەو دەربڕاوە زمانییانەن، کە دەربڕینیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانە، لە ڕووی کۆمەڵایەتی و کلتوورییەوە ڕێگەپێدراو نییە”(د. هێمن عەبدولواحید شەمس،٢٠١٨، ١٤٢)واتا تابۆ هەموو ئەو دەڕبرینانە دەگەرێتەوە، کە لە کۆمەڵگەدا هێلی سوورن و وتنیان دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە، جا ڕەنگە ئەم تابۆیە لە ژێر کاریگەری هەر ئایندا بێت، یا ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی بێت لە نێو تاکەکانی کۆمەڵەدا.

مێژووی دروستبوونی تابۆ زۆر دوور و درێژە و “فرۆید بۆ باسکردنی(تابۆ) دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاتیرین کۆمەڵی مرۆڤ کە بە(تەوتەم) ناویان دەبات، کە(کڵانەکان) ئەمانە لە خێزان گەورتر و لە هۆز بچووکترن، ئەم تەوتەمانە سەرەتاییترین کۆمەڵی مرۆڤ بوون و خاوەنی کۆمەڵێك تابۆی هەمیشەیی و کاتی بوون، کە بریتیی بوون لە کۆمەڵێک حەرام کە ئەندامانی ئەو تەوتەمە نەدەبایە ئەم حەرامانە(تابۆیانە) سنوور بشکێنن و بیخەنە لاوە.”(پێشڕەو عەبدوڵڵا،٢٠١٣، ٤٢) لەمەوە دەگەین بەو ڕاستیەی کە تابۆ چەمکێکی کۆمەڵایەتییە و لە ئەنجامی گردبوونەوەی مرۆڤەکان لە دەوربەری یەکتردا ئەم چەمکە دروستبوو. تابۆ دەتوانێت لە بچوکترین بازنەی گردبوونەوە مرۆڤەکانەوە کە خێزانە، بیتە ئاراوە، چونکە ئەو کاتە لەلایەن سەرکردەکانی خێزانەوە، کە دایک و باوکن، کۆمەڵێک بڕیارێك لە بارەی قەدەغەکراوەکانەوە دەدرێت و بە ئەندامەکانی خوارەوەی خێزان ڕادەگەنرێت، کە ئەم وشە و هەڵسوکەوتە بەکارهێنانیان و ئەنجامدانیان قەدەغەیە.

“لە زمانی کوردیدا، زۆربەی دەربڕاوە قەدەغەکراوەکان پەیوەندییان بە(مردن، سێکس، نەخۆشی کوشندە، کفر)ەوە هەیە، کە ناوهێنانیان بە بڕوای زۆرینەی کۆمەڵی کوردی کاریگەری دەروونیی نێگتیڤانە لەسەر قسەکەر و گوێگر دروست دەکەن و تاڕادەیەک قەدەغەکردنی سەرتاسەی قەدەغەکراون و بەدەبڕینیتری هاوواتا جێگەیان پڕکراوەتەوە و زیاتر لە چەند دەربرینێک بۆ هەر یەکێکیان بەکادەهێنرێت”(هێمن عەبدولواحید شەمس، ٢٠٠٦، ١٢٨)ئەم دیاردە، دیاردەیەکی جیهانییە و هەموو کۆمەڵگاکان بە پێی هەڵکەوتەی ژینگەی و کۆمەڵایەتی خۆیان، کۆمەڵە وشە و هەڵسوکەوتێکیان وەک تابۆ دەستنیشان کردووە. هەروەها بوون و نەبوونی تابۆ پەیوەندی بە پێشکەوتن و دواکەوتووی نییە، بەڵکو لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا ئەم دیاردە بەدی دەکرێت، تەنها ئەوە هەیە، جیاوازی تێدەکەوێت، واتا ڕەنگە تابۆیەکی ئاینی لە کۆمەڵگەیەک بوونی هەبێت و بە پێچەوانەوە، لە کۆمەڵگەیەکی تردا بوونی نەبێت.

یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی دروستبوونی تابۆ کۆمەڵگەیە و دروستبوونی تابۆ بەستراوەتەوە، بە دروستبوونی کۆمەڵگە، لە ئەگەری تیاچوونی کۆمەڵگەشدا، ڕاستەوخۆ ئەو تابۆش لە ناو دەچێت، کە کۆمەڵگە ڕۆڵی هەبووە لە دروستکردن و ڕازاندنەوەی ئەو تابۆیەدا, هەروەها” هەموو کۆمەڵگەیەک لە سنووری سیستەمە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیدا پێویستی بەبوونی کۆمەڵێك تابۆ هەیە، تا بتوانێت ئەو کۆبوونەوە پێدەڵێن کۆمەڵگە بپارێزێت”( پێشڕەو عەبدوڵڵا، ٢٠١٩، ١٥) ئەم جگە لەوەی کۆمەڵێک تابۆ هەن لە نێو هەموو کۆمەڵگەکاندا هاوبەشن, بۆ نموونە هەندێک لە تابۆ سێکسی و ئاینیەکان، کە دەربڕینیان لە نێو زۆرێک لە کۆمەڵگەکاندا قەدەغە و ڕێگە پێنەدراوە، چونکە ئەو کۆمەڵگەیانە خاوەن دابونەریت و ئاینی هاوبەشن.

کەواتە دەتوانین بڵێن: پرۆسەی بە تابۆبوون، بریتییە لەو پرۆسەی کە کە وشەیەک یان ڕستەیەکی ئاساییە و ڕێگە پێدراو، دەبێتە چەمکێکی قەدەغەکراو و نائاسایی. جا لەبەر ئەوەی پرۆسەی بە تابۆبوون لە نێو کۆمەڵگە ڕوودەدات، تاکەکانی ئەو کۆمەڵگەیە ڕۆڵیان هەیە لە چاندنی ئەو تابۆیە و بزوێنەری سەرەکی ئامێری دروستکردنی تابۆن، واتا تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی، کاتێک ڕۆڵی گوێگر دەبینن و ناوی ئازادییان بەرگوێ دەکەوێت، بەهۆی ئەو ئەزموونە خراپی لەگەڵ ئازادیدا پێدا تێپەڕیون، ڕاستەوخۆ لە بیری مرۆڤەکاندا کۆمەڵە وێنە و مانایەکی تر دەهێنێت، کە دواجار ئەم وێنە و بیرانە، خۆی لە نێو چەندین تابۆی سێکسی و ئایندا خۆی دەبنێتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی، ئەم پڕۆسییە هەرەمەکی و دوور لە چاودێری گەشە دەکات و دوای ماوەیەک درک بە پاشماوەی ئەم جۆرە پرۆسییە دەکرێت، دەتوانین بڵێن: ئەم پرۆسەیە لەژێر کاریگەری مرۆڤدایە و لە هەمانکاتدا مرۆڤەکان درکی پێناکەن، چونکە وەک کێشە جەستەیی و تەندروستییەکان، ڕاستەوخۆ جێپەنجی خۆی دیاری بکەن، بەڵکو پاش ماوەیەک و دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە و بڵاوبوونەوەی بە نێو جومگەکانی کۆمەڵگەدا هەستی پێدەکرێت.

وەک هەمووان دەزانین هەمیشە لە نيوان زمان و بیردا پەیوەندیەک هەیە، بۆ نموونە قسەکەر قسەیەک دەر دەبرێت، ئەو گوێگر لەگەڵ ئەو ئەزموونە گەنجکراوەی هەیەتی و پێدا تێپەڕیوە لێکی دەداتەوە و لە تەرازووی بیریدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات،واتا” دەربڕینە زمانییەکانمان هەڵگری بیرەکانمانن زادە و ڕەنگدانەوە و گوێزەرەوە و دەربڕ و هەڵگری ئەو تێگە (چەمک) و بیروبۆچوون و تێروانینانەن کە لە هزرماندان.”( د.هێمن عەبدولحەمید شەمس، ٢٠١٨، ١٣٩) بۆیە کە گوێگر گوێی لە چەمکی ئازادی دەبێت، ڕاستەوخۆ لە بیر و مێشکی مرۆڤدا بەشێوەیەکی پیلەکانی کۆمەڵە تابۆیەکی سێکسی و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆید دێنێت.

بێگومان هەر باردودۆخە کۆمەڵاتییەکەیە، کە چەمکی ئازادی بەرەو لێواری بە تابۆبوون بردووە و چوارچێوەیەکی تابۆیانەی پێبەخشیوە، چونکە” تابۆی کۆمەڵایەتی بە پێی پێوەر و پرەنسپیەکانی دینیی و سێکسیەوە داتای تابۆیی دروست دەکەن”(م. سیروان سمين احمد، ٢٠٢١، ٤٥٦)بۆ نموونە: کەسێک باس لە ئازادی ئافرەت یان ئافرەتی ئازاد دەکات، ئەو کەسەی کە گوێگرە، بەهۆی ئەو ئەزموونە خراپەی لەگەڵ ئازادی ئافرەت هەبووە، یان هەڵە تێیان گەیاندووە، ڕاستەوخۆ دوای شڕۆڤەکردنی ئەو دەستەواژە لە ئاوەزیدا دیدگایەکی خراپی بۆ دروست دەبێت.

“ئەو کەرەستە و دەربڕینە زمانیانەی، ڕووی وتنیان نییە و هەڵگری واتای نەشیاو و ناپەسەندن و ناوهێنانیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەپێی هەندێک ئاین و کەلتوور و دابونەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە و ڕێگە پێنەداوە، یاخود مایەی نەنگی و شەرمەزاری و بێئەدەبی و پێچەوانەی ڕەفتار و ڕێسا و ئاکارەکان پیشاندەدات، بۆیە بۆ دوورکەوتەوە لە وشە تابووەکان و پیشاندانی خۆڕەوشت و دەربڕینی شیاو و جوان کۆمەڵێک وشەی سینۆنیمی لە بەرامبەر ئەو وشانە دێنە کایەوە، کە تاڕادەیەک گوتن و بەکارهێنانیان ڕێگە پێدراوە.”(ڕۆستەم محەمەد ئەحمەد، ٢٠١٦، ٥٤) بۆیە ئەوانەی وەها پێیان وایە، کە چەمکی (ئازادی) تابۆیە و سیمایەکی تابۆیە بە باڵادا کردووە، وای بۆ ئەچن، کە ئازادی هاوواتایی هەندێک لە تابۆ سێکسی و ئاینی کۆمەڵایەتییە و کەسێک گەر بیەوێت هێرش بکاتە سەر پیرۆزییە کۆمەڵایەتی و ئاینیەکان، دێت لە ژێر ڕەشماڵی ئازادییەوە کار بۆ مەرامەکانی دەکات. واتا وشەی ئازادی وشەیەکی سادە و ڕێگە پێداوە، بەڵام لە ئەو چەمکانەی خۆیان بە ئازادیدا هەڵواسیوە، زیاتر ڕەگەزی تابۆبوونیان پێبەخشیوە.چەند هۆکارێک هەن، کە چەمکی ئازادییان بەرەو تابۆبوون بردووە، کە دەتوانین لە خوارەوە ئاماژەی پێبکەین:

١.تێنگەیشتن لە ئازادی:

زۆرجار تێنەگەیشتمان بەرانبەر بە هەندێک چەمک و مانا، وا دەکات تێگەیشتنێکی خراپمان بۆی هەبێت، نەک هەر چەمکەکان، بەڵکو ئەمە بۆ گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی ڕۆژانەشمان تەواو دروستە، چونکە ڕەنگە گوێگر بەهۆی تێنەگەیشتنی لە قسەکەر, جۆرە تێگەیشتنێکی تری لا دروستبێت، دوور لەو مەبەستەی کە قسەکەر ویستویەتی وەک پەیامێک بە گوێگری بگەیەنێت. هەروەها هەر تێنەگەیشتن لە ئازادییە، وا دەکات ئەوانەی کار لەسەر ئازادی دەکەن، بە شێوەیەکی هەڵە بەکاربهێنن.

٢.قۆستنەوەی ئازادی، بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکان:

کۆمەڵە کەسانێك هەن، جا لە هەر پلە و پایەکەی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بن, هەمیشە چەمکەکان و ماناکان، بەو شێوەیە دەخەنەڕوو، کە سوودی بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆیان هەبێت، دیارە ئازادیش وەک یەکێک لەو چەمکانە بووە بە قوربانی کۆمەڵێك بەرژەوەندی کەسی و بە پێی ویست و ئارەزووی خۆیان کاری لەسەر دەکەن.

٣.فۆبیای ئازادی:

“فۆبیا لە وشەیەکی یۆنانی وەرگیراوە، بە واتای (ترس) و گوزارشت لە کۆمەڵێک حاڵەتی تیرۆر و دڵەڕاوکێ و ترس و دڵەڕاوکێ دەکات کە پەیوەندییان بە شت و شوێن و ئەزموون و بارودۆخی تایبەتەوە هەیە.”(ارثر بيل،٢٠١١، ٧). فۆبیا ترسێکی ئاسایی و سادەی ڕۆژانە نییە، بەڵکو ترۆپکی ترسە، چونکە ترسی ئاسایی جۆرێکە لە ئامادەباشی بەرانبەر هێرشەکان، کەچی فۆبیا ترسێکی دۆخییە و لە دۆخە تایبەتەکاندا دروست دەبێ. فۆبیای ئازادی، یەكێکە لە تێکچوونە دەگمانەکان، کە زیاتر دووچاری ئەو کەسانە دەبێت، کە ئازادی کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانیان، بۆ نموونە وەک دەسەڵاتدارەکان، بە تایبەتی ئەو دەسەڵاتدارانەی کە بناغەی دەسەڵاتەکانیان لەسەر ناهۆشیاری و سەرکوتکردنی هاوڵاتیان بنیادناوە، چونکە ئازادی بەلای ئەوانەوە وەک گڕکانێکی بە ئاگابوونەوە وایە، کە لە دڵ و دەروونی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەوە هەڵدەقوڵێت.

ئەنجامی توێژینەوەکە:

لە ئەنجامدا، گەیشتین بەوەی, کە چەمکی ئازادی لە قۆناغی بە تابۆبوونی دایە لە کۆمەڵگەی کوردی، لەبەر ئەوە هۆکارانەی کە لەسەرەوە خستومانەتەڕوو و ئەگەریش ئەم پرۆسەیە درێژە بکێشێت، ئەوە لە داهاتوودا کاریگەرییەکان زیاتر و زۆرتر دەبن.

———————————-

سەرچاوە کوردییەکان:

١.پێشڕەو عەبدوڵڵا، ٢٠١٣، دەروونشیکاری شیعری کوردی، ئەکادیمیای کوردی، هەولێر.

٢.پێشڕەو عەبدوڵڵا، ٢٠١٩، تابۆشکێنی لە موفتی پێنجوێنی، گۆڤاری باران گۆڤارێکی وەرزی ئەدەبییە.

٣.هێمن عەبدولواحید شەمس، ٢٠٠٦، شێواز و دەربڕین لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا، نامەی ماستەر کوڵێژی پەروردە، زانکۆی کۆیە.

٤.هێمن عەبدولواحید،٢٠١٨، پەیوەندی و کارلێکی زمان و بیر(تابۆی سێکسی بە نموونە) گۆڤار زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەرگی ٢٢، ژمارە٣، کوڵێژی پەروردە زانکۆی کۆیە.

٥.ڕۆستەم محەمەد ئەحمەد، ٢٠١٦، سینۆنیم لە زمانی کوردی ناوچەی گەرمیاندا، نامەی ماستەر، کوڵیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆ سلێمانی.

٦.م. سیروان سمین، (تابۆ لە پەندی پێشینان)دا، ٢٠٢١، مجلە جامعة کرکوک للدراسات الانسانية، مجلد:١٦، عدد:٢، زانکۆی کەرکوک.

٧.ئەحمەد شابانی، ٢٠١٠، فەرهەنگی سياسی، چاپی یەکەم، دانشگاە کردستان، سنە.

٨.ڕۆبێرت دال،و:د.سمیر ئیبراهیم حەسەن، ٢٠١٢، دیموکراسی ئازادی تاک و کۆمەڵگە، دەزگای واڵا، چاپخانەی کارۆ.

سەرچاوە عەرەبییەکان:

١.علي بن حسين بن احمد، ١٤٣٢ هـ مفهوم الحريةـ دراسة تاصيلية-، بحث ماجستير، الرياض.

٢.م.د . علاء شنون مطر،٢٠٢١، مفهوم الحرية و الحتمية فی فکر الفلسفي الیوناني، HOME / ARCHIVES / VOL. 1 NO. 34/35 (2021): مجلة كلية الفقه.

٣. م.د أسعد طارش عبد الرض، النظم الديكتاتورية قراءة في المضامين النظرية،مجلة تكريت للعلوم السياسية مجلة علمية دورية محكمة المجلد/3 السنة/3 العدد/6 حزيران 2016 – رمضان 1437 ISSN: 2073 _ 1140.

٤.ارثر بيل، ترجمة:عبدالحكم الخزامي،٢٠١١، فوبيا، دار الاكاديمية علوم،طبعة الاولى،قاهرة.

سەرچاوە فارسییەکان:

١. سیدحسین رضوانی، فصلنامه سیاست خارجی سال سیام، شماره 4، زمستان 5931، صص 39-51،حق آزادی بیان و مسئولیت بینالمللی کشورها در قبال آن.

٢. فرهاد طهماسبیپور, حق آزادي عقيده و وجدان، تاریخ دریافت: 1331/2/3 تاریخ پذیرش: 1331/4/22
٭ دانشجوی دکتری(( نظریهی حقوق و تاریخ دولت و حقوق»، آکادمی حقوق و علوم سیاسی دوشنبه- تاجیکستان.

ئەم توێژینەوەیە، لە ژمارە٢٣ی (گۆڤاری شارباژێر)دا بڵاوبۆتەوە.




سۆسیۆمەتری چیە؟.. زاهیر عەبەڕەش

ڕەنگە زۆربەمان لە نێت فلیکس فیلمی نوسەرانی ئازادی Freedom Writers ـ بینیبێت، ئەم فیلمە، فیلمێکی درامی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٧ بەرهەم هێنراوە لە نووسین و دەرهێنانی ڕیچارد لاگراڤینیز Richard LaGravenese و هیلاری سوانک Hilary Swank ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە. فیلمەکە ڕوداوێکی راستەقینەیەو باس لە شێوازی ناوازەی ئیرین گروێڵ Erin Gruwell دەکات، کە بووە هۆی بڵابوونەوەی کتێبی ڕۆژنامەی نووسەرانی ئازاد، کە چۆن مامۆستایەک و ١٥٠ هەرزەکار نووسینیان وەک ئامڕازێک بەکار هێنا بۆ گؤرینی خۆیان و دەوروبەریان. : فیلمکە جەوهەری ئەو ئەو کتێبەیە کە ئیرین و خوێنداکرەکان نووسیان.
ئیرین لە سەرەتادا بەنیازی ئەوە بووە بچێتە قوتابخانەی یاسا بۆ ئەوەی ببێتە پارێزەر نەک مامۆستا. دوای ئەوەی لە ڕووماڵی هەواڵەکاندا سەیری ئاژاوەییەکانی لۆس ئەنجلۆسی ساڵی ١٩٩٢ی کرد، بڕیاریدا پیشەکەی بگۆڕێت بۆ مامۆستایی، چونکە پێیوابوو پەروەردەکردنی خوێندکاران دەتوانێت جیاوازییەکی زیاتر دروست بکات. ئەو هۆکارەکەی بوو و وتی: “من بیرم لەوە کردەوە خودایە، تا ئەو کاتەی تۆ بەرگری لە منداڵێک دەکەیت لە هۆڵی دادگا، شەڕەکە پێشتر دۆڕاوە. پێموایە کە شەڕی ڕاستەقینە دەبێ لێرە، لە پۆلی خوێندندا ڕووبدات
بەواتای پێش ئەوەی کەسەکە کەتنەکە بکات و تۆ بەرگری لێ بکەیت دەبا لە پۆلی خوێندندا کەسەکە دروست بکەیت، پێویستی بەدادگا نەبێت.
ڕوداوی فیلمەکە لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕوودەدات، کە هێشتا هەست بە کاریگەرییەکانی ئاژاوەگێڕییەکانی ساڵی ١٩٩٢ی لۆس ئەنجلۆس دەکات،
لە دوای بڵاوبوونەوەی نووسەرانی ئازادی بووەتە بابەتی گفتوگۆ لە دووبارە داڕشتنەوەی شێوازەکانی وانەوتنەوەدا، بەتایبەتی لە پۆلەکاندا کە منداڵانی جەربەزە، سەرچڵ و مەترسیداری دێدایە ئەو شوێنانەی سەر بەکیشەن و ئە ناوچانەی کە گروپ گروپێن و بە گێتۆ ناسراون،
فیلمەکە باس لەوە دەکات کە مامۆستایەکی ژن ناچاربوون لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری توندوتیژی ئامادەیی کاربکەن کە بەردەوام ململانێیان، ئەو دامەزراوە پەروەردەییەی کە قەدریان نازانێت و هیچ نیازێکی نییە وەبەرهێنانیان تێدا بکات، پشگوێ خراون. شەڕانگێزی خوێندکاران بە شێوەی جۆراوجۆر تەنها لە دژی مامۆستایە هەروەها گرژی لە نێوان خوێنداراندا، لە نێوان گروپە نەتەوەییە جیاوازەکانیشدا هەیە.
پۆلەکە لە (ئیسپانی، ئەفریقایی-ئەمریکی، ڕۆژهەڵاتی) پێکهاتووە. هیچ شتێک پێکەوە نایان بەستێتەوە.
لێرەدا دەرهێنەر نوسەری فیلمەکە و تەنانەت خاوەنی بیرۆکەکەش ئێرین گورێل پەنا دەبەنەوە بەر چەمکەی سۆسیۆ مەتری لای مۆرینۆ، باشترین شت ئێمە کە لە چەمکی سۆسیۆمێتری جاکۆپ مۆرینۆ بگەین بینینی ئەو فیلمەیە.

مامۆستا وەک پارچە گۆزەیەکی تەنێکی شکاو پارچە شکاوەکانی خوێنداران هەڵدەگرێتەوەو پێکیانەوە دەنێتەوە، سۆسیۆمێتری خوێندکاران بەم شێوەیە پیشان دەدات کە بەراوردیان دەکات کێ ( دایک و بابی مردووە، کێ خزم و کەس و کاری بێ کارە، کێ خوشک و برای دەستگیر کراوە، چەند کەس لە پێکدادانی باندەکان کەسی نزیکی لە دەست داوە، کێ لەسەر یاسا شکێنی دەستگیر کراوە؟) کێ سەر بە هەمان نەتەوەیە، کێ ماڵیان لەیەک گەڕەکە، کێ لە یەک کیشوەرەوە هاتوون. سۆسیۆمێتر خوێندکارەکان چەند شتێکی هاوبەشیان هەیە. ئەڵقەی هاوبەشیان لێ دروست دەکات، دەکەونە دۆزینەوە شتی هاوبەش لەگەڵ یەکتردا، پاشان دۆزینەوەی جیاوازی.
ئەم بەراوردکردنەی سۆسیۆمێتری دەبێتە بنەما بۆ دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری نوێ و گەڕان بەدوای زانیاری ڕاستەقینە لە نێو منداڵانی قوتابخانەدا، کە لەوێوە دەست پێدەکەن
ساتێک بۆ هاوکاریکردن لەسەر بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش، لەوانەش نووسینی داهێنەرانە. لێرەدا کە باسی سۆسیۆدراما کرا، ئەی سۆسیۆ دراما چیە؟
سۆسیۆدراما شێوازێکی نەرم و نیان بۆ کارکردن لەگەڵ تاک و گروپەکان و پشکنینی ئەو سیستەمە جیاوازانەی تێیدا دەژین و کاری تێدا دەکەن، گرنگی کاری سۆسیۆدراماتیک لەسەر پەیوەندییەکانی ناو تاکەکانی ناو گروپ ، پەیوەندی گروپەکان لەگەڵ گروپەکانی تردا و هەروەها نێوان گروپ و پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگایە. ئەمەش لە ڕێگەی تەکنیکە چالاک و داهێنەرەکانەوە دروست دەبێت کە بەشداربووان سەرقاڵی کارکرنی هەردوو جەستەیی و ڕۆحن. بە پێچەوانەی سایکۆدراما کە گرنگی بە تاک و کێشە ناو دەروونییەکانی دەدات، تەرکیزی سۆسیۆدراما لەسەر گروپە بەگشتی.
زۆر گرنگە بزانین ئێمە چۆن سەیری یەک دەکەین، چ تیڕوانینێکمان بۆ یەکتری هەیە، چ ڕۆڵیکمان پێدەدرێت کاتێک دەچینە کۆمەڵگایەکی گەورەترەوە. هەندێک جار پێدەچێت هەمان کەس تەواو هەمان کەسایەتی خۆی وەربگرێتەوە، بەڵام بۆچی؟ ئەوە چیە کەوا دەکات مرۆڤ هەست بە دڵنیای بکات، زیتەڵ بیت، بەدەستەڵات بیت یان گەوج و نەدیوبدی بیت لە کۆمەڵەو یەکێتیەکاندا؟ ئەم پرسیارانەیە کە بۆنەتە هۆی سۆسیۆمێتری بەردەوام بەکار دەهێنرێت و پەرەی پێدەدرێت.
سۆسیۆمەتری میتۆدێکە بۆ پێوانەکردنی هەموو جۆرە پەیوەدنیەکی کۆمەڵایەتی بەکاردێت، یەکێکە لە میتۆد و لێکۆڵینەوەکانی مۆرینۆ لە بارەی کۆمەڵناسیەوە، ئەو دەیوست ڕێیەک بدۆزێتەوە کە لێکۆڵینەوە لەوە بکات کە پەیوەندی نێوان خۆشبەختێتی رۆحی (باشبوونی دەروونی) و سترکتوری مرۆڤی کۆمەڵایەتی چۆنە. ئەو خۆی کاتێک پێناسەی سۆسیۆمەتری دەکات بە لێکۆڵینەوە لە گەشەسەندن و رێکخستن لە نێو کۆمەڵە جیاوازاکاندا باسی دەکات، هەروەها چۆن تاک سەیری ڕۆڵی خۆی دەکات لەناو گروپدا. لەڕێگەی سۆسیۆمەتریەوە مرۆڤ دەتوانێت شێوەو هەیکەلی گروپەکانمان لا ئاشکرا بێت، چونکێ لەدەرەوە ڕا بینینی گروپ شتەکان شاراوەن ونابینرێن. لە ژێرباڵی ئەو گروپانەی کە سەرهەڵدەدەن، ڕێککەوتنی ئاییدۆلۆژیانە هەیە، کێ بریاردەرو ناوەند بێت، پەیامانی ژێربەژێر و شارە هەن.
کرداری سۆسیۆمێتری بریتییە لەوەی کە بە پشت بەستن بە چ مەرج و پێوەرێکی جیاواز یەکتری هەڵدەبژێرین. ئەوەش دەتوانێت ئاگاهی وشیاری فەردی زیاد بکات بەرامبەر بەو بژاردانەی هەڵیدەبژێرین. ئێمە لەگەڵ هەڵوێستی هەڵبژاردن و تەنگی و دوڕیان و جۆراوجۆر کاردەکەین بۆ ئەوەی بزانین تا چەند خۆمان چالاکانە هەڵوێستێک دەگرینە بەر و بەرپرسیارێتی لە ژیانماندا دەگرینە ئەستۆ بۆ ئەوەی خۆمان لەو قسە هەڵبەستراو و بێ مانەیە بەدوور بگرین کە دەڵێت “شتەکان تەنها ڕوودەدەن و من لە هیچ تێناگەم”. ئەوەش تەواو رێک وە فیلمەکە کە دەسەڵاتدارانی پەروەردە هیچ دەربەست نین بە گۆڕانکاری لە فیلمەکەداو دەڵێن، ئێرە خۆی هەروایەو چاک نابێت بۆیە هیچ سەرمەیەگوزاریەکی تێدا ناکەن. هەروەها پەیوەندی بەوەوە هەیە کە مرۆڤ جێگایەک بدۆزێتەوە لە ناو کۆمەڵ و گروپداو لێکۆڵینەوە لەوە بکەیت و تێیبڕوانیت کە بە چ شتێک بەوانەوە دەمانبەستێتەوە، چۆن پەیوەندیم پێیانەوە هەبێت، کە بەو شێوەیە بیرمان کردەوە نەرم و نیانیانمان زیاد دەبێت ڕۆحی گونجاندنمان پەرە پیدەدەین. هەموو دۆخ و هەڵوێستێکی هەڵبژاردن پەیوەستە بە ” لێرە و لە ئێستادا” لەسەر پێوەرێکی دیاری کراو جێبەجێ دەکرێت.
سپێکترۆگرام: کاتێک بە پێی پێوەرەکان بوونی تۆ لەویدا هەیەو بە گویرەی پێوەرەکان دوور و نزیکیت لە سەنتەرەوە کە سەرکەردەی لێیە، سەرکردە وات لی دەکات کە بەڵگە بهێنیتەوە لەوەی کە چەند لە ناوەندی گروپەوە نزیکیت. بە پێی ئەو پیوەرانە.
لۆکۆگرام: وجودی تۆ پەیوەستە بەوەی لەچ گروپێکدا هەیت.




ڕەوەندی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بە خەباتی چینایەتیـیەوە.. موئەیەد ئەحمەد

خەباتی سەربەخۆی چینایەتی کرێکاران بە چ مانایەک؟

بە شیوەیەکی گشتی، ڕەوەندی سیاسی هەم لە هەرێمی کوردستان و هەم لە سەرتاسەری عێراقدا، لەدەرەوەی کاریگەری و دەخالەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ستەملێکراون بەڕیوە ئەچێ، چونکە جومگە سەرکیـیەکانی ژیانی سیاسی کۆمەڵگە و دەسەڵاتداریەتی و دەوڵەتبەڕیوەبردن و ئۆپۆزسیەنی پەرلەمانیش، قۆرغکراوی دەستی حزب و هێزە بورژوا ئیسلامی و قەومی و نیولیبراڵەکانە. ئەمەش ڕەنگدانەوەی پلەیەکی دیاریکراوە لە هاوسەنگی هێز لەنیوان چینەکان کە لە بەرژەوەندی بورژوازی و ڕژێمەکەیە لە ئیستادا، و هەروەها نیشاندەری دوورخستنەوەی چینی کرێکارە لەم داینامیزمە سیاسیـیانەی کۆمەڵگە، بەزەبری سەرکوت و کاریگەری ئایدیۆلۆژی و سیاسیی ناسیونالیزم و ئێسلامیزم و نیولیبرالیزم لە سەر ئەم چینە و خەباتی.
بەڵام ئەو واقیعە بەو مانایە نیـیە کە چینی کرێکار و تۆیژە چەوساوەکان، دەستبەرداری خەباتی ئابووری و سیاسیـیان بووبن، و یان بورژوازی دەستبەرداری چینی کرێکار بووبێت، و سیاسەت و ئایدیۆلۆژی خۆی بەدوور لێیان و تەنها لەناو چواردیواری كێشمەکێشەکانی دەروونی کەمپی بورژوازی و ڕەوت و هێزەسیاسیـیەکانیدا قەتیس بکات.
کرێکاران و تۆیژە نەدار و زەحمەکێشەکان لە عێراقدا، بەهەرێمی کوردستانیشەوە، وەک هەر وڵاتێکی سەرمایەداری دیکەی جیهان، هەمیشە لەناو سیاسەت و داینامیزمی کێشمەکێشی چینایەتیدان، چونکە، لە لایەک، خۆیان سەرقاڵی خەباتی ئابوری و سیاسیـین بۆ باشترکردنی ژیانیان و هەلومەرجی کاریان و بەدەستهێنانی بژێویەکی باشتر، وهەروەها بۆ پتەوکردنی ڕیزی خەباتیان و بەئاکامگەیاندنی ئامانجی سیاسیـیان، و لە لایەکی ترەوە، بورژوازی ئەیانهێنێتە ناو بازنەی سیاست و ڕەوەندە سیاسیـیەکانەوە.
ئەوە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە کە نۆینەرانی سیاسی و فیکری بورژوازی و ڕژێمی ئەم چینە هەردەم کارئەکات لەسەر چینی کریکار و زەحمەتکێشان، و خەریکی مشغوڵکردنیانە بەکاری سیاسیـیەوە، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە سیاسی و ستراتیژیەکانی خۆی وەک چینی دەسەڵاتدار. لە بارودۆخی ئاسایی و نۆرماڵ و جێگیریی ڕێژەیی دەسەڵاتی بورژوازیدا، ئەوە بەڕوونی بەدیئەکرێت کە چۆن نۆینەرانی بورژوازی لە هەوڵی بەشداریپێکردنی كرێکاراندان لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنەکان، ڕیفراندۆمەکان، و یان سەرقاڵی ئەندامگیرین لە نیوانیاندا و پەیوەستکردنیان بە حزب و تۆڕە کۆمەڵایەتی و فیکری و سیاسیـیە جۆراوجۆرەکانی خۆیانەوە. ئەمە جگە لەوەی کە سوپا و هیزە چەکدارەکانی دەسەڵات بەپلەی سەرەکی لە تۆیژە جۆراوجۆرەکانی پرۆلیتاریا پێکهاتوون، و سەربازەکان لە ژێر فەرمانی ئەفسەر و ڕابەر و دەستەودایرەی ڕژیم و چینی سەرمایەداراندان، و لەکاتی کێشمەکێش و جەنگی دەوڵەتییدا یان شەر و پێکدادانی نیوان لایەنکانی بورژوازیدا، ئەوە هەر پرۆلیتاریا و زەحمەتکێشان و چەوساوەکانن کە بە پلەی سەرەکی ڕاپێچ ئەکرین بۆ ناو دۆزەخی جەنگ، هەر ئەوانیشن کە زۆربەی کارەساتە ئینسانی و ئابووری و کۆمەڵایەتیـیەکانی سیاسەتی بورژاوزی لە فۆرمی جەنگدا ئەشکێنڕیتەوە بەسەریاندا.
لەناو ئەم بارودۆخ و ڕەوەندانەدا و بەشیوەی جۆراوجۆر خەبات و کێشمەکێشی جەماوەری کریکاران و چەوساوەکان بەڕووی شکاندنەوەی باری قورسی ڕەوەندە سیاسی و سەربازی و کەلتوریەکان بەسەریاندا، بەردەوامە، بەڵام، لە هەمانکاتدا ئەوە واقعیـیە کە چینی کرێکار و تۆێژە کۆمەڵایەتیـیەکانی؛ زەحمەتکێشان، ژنانی کرێکار و ستەملێکراو، گەنجانی بێکار، هەر لەسەرتاوە لەژێر ڕکێفی مەجبوریی ئابووریدان و پێویستیانە ژیانی ڕۆژانەیان بەڕێبکەن. هەر بەم پێیەش لە ژێر ڕکێفی مالکیەتی ئیحتیکاری سەرمایە و دەوڵەتدان بەسەر سەرچاوەکانی بژێوی ماددی ئینسانەکان و پرۆسەی کار و ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا، و وەک کۆیلەی هاوچەرخ و دیلکراوی سیستمی سەرمایەداری دێنە ناو ڕەوەندی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و كێشمەکێشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەوە.
سیاسەت و ترادسیۆن و پراتیکی سیاسی، کەلتور و فیکر و ئایدیا و موراڵەکان و بەهاکان هەر لەسەرەتاوە مۆرکی چینایەتیـیان لەخۆگرتووە، و جیاناکرێنەوە لەم دابەشبونەی کۆمەڵگە بە دارا و نەدار، پرۆلیاریا و بورژوازی، و دانابڕێن لە ستراکچەری ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە و ‌پەیوەندیـیەکانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی. هەر بۆیە مۆرکی چینەکان و خەباتی چینایەتی سێبەری خۆی ئەکێشێ بەسەر پانتایی ڕەوندی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژی و کەلتوری کۆمەڵگەدا، و هەردەم ئەم مۆرکە چینایەتیـیە دووبار بەرهەم ئەهێنرێتەوە.
هەر لەم ڕاستایەشدا، ئەوە ئاشکرایە کە چینی کرێکار و تۆیژە کۆمەڵایەتیـیە ستەملێکراوەکان، بەتەنیا نین و لە بۆشاییدا ناژین، بەڵکو لەناو کۆمەڵگەدان و لەناو فۆڕماسیۆنێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سوپەرسترەکچەرێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و حقوقی و کەلتوریدان، و بە بەردەوام لە لێکەوتدان لەگەڵ چین و تۆیژەکانی تری کۆمەڵگە لە بورژوازی و وردە بۆرژوازی. هەر وەک لینین ئاماژەی پێداوە دیوارێکی ئاسن نیـیە لە کۆمەڵگەدا لە نێوان چینەکاندا، هەروەها، مارکس لە پەرتوکی “ئایدیۆلۆژی ئەڵمانی” دا ئەڵی: “بیروباوەڕە زاڵەکانی ناو کۆمەڵگە بیر و باوەرەکانی چینی دەسەڵاتدارە”، وە ئەنگڵزیش جەخت لەسەر خەباتی تیوری وەک لایەنێکی خەباتی چینایەتی سەربەخۆی کرێکاران ئەکات.
کاتێک باس لە بەرجەستەبوونی خەباتی سەربەخۆی چینایەتی کریکاران ئەکەین، باس لە پرۆسەی سەرهەڵدان و چوونەپێشەوەی ئەم خەباتە ئەکەین، واتە باس لە پەرسەندنی ئەکەین لە دەروونی هەموو ئەو دینامیزم و کێشمەکێشە سیاسی و ئابوری و فیکریـیانە و ئەو ڵیکەوتە چیانیەتیانەدا لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، و هەر بەوپێیەش باس لە ڕەچاوکردنیان ئەکەین لە بەرنامە و ئەجیندە و پڕاتیکی کۆمۆنیستیدا. هەر بۆیە جەختکردن لەسەر ئەو ئەرکە بناغەیـیە کۆمۆنیستیـیە کە مەسەلەی گرنگ بۆ چینی کریکار و ئینسانی زەحمەتکێش بەئاکامگەیاندنی سەربەخۆیی سیاسی چینایەتیـیەتی و بەرەوپێشبردنیەتی بەدژی سەرمایە و سەرمایەداری، وەک گشتێک و کۆمەڵگەیەک، و وەک سیستم و سترەکچەرێکی ئابوری – کۆمەڵایەتی، سیاسی و فیکری و بە ئاڕاستەی ڕزگاربوونی کۆتایی لە کۆتوبەندی سیستمی چینایەتی کۆمەڵگە.
بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی ئەم چینە هەردەم لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم سەربەخۆیـیە چینایەتیـیەی کرێکاران و زەحمەتکێشاندایە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم ستراتیژە لە سەر شەقامێکی ڕاست و قیرتاوکراو بەرەوپیش ناچیت، بەڵکو بە ڕەهەند و ڕەوەندێکی هەمەلایەنەی پڕ لە کێشمەکێش بەرەوپێش ئەچیت.
ئاشکرایە سیاسەت و پڕاتیکی سەربەخۆی چینایەتی کرێکاران و نەداران بە دیماگۆجی و ڕستەی شۆرشگێرانەی دوور لە بزوتنەوەی کرێکاری و خەباتی زەحمەتکێشان بەدینایەت، بەڵکو لەناو جەرگەی ئەم بزووتنەوە و خەباتەدا و لە ململانێ بەڕووی ئایدیۆلۆژی و تیۆری و سیاسەت و پڕاتیکی چینەکانی تردا بەدیدێت. هەربەم پێیەش ئەنجامدانی ئەم سەربەخۆییە وەڵامی چینایەتی کرێکارانە بە کێشە ماکرۆکانی خەباتی چینایەتی و مەسەلە سەرەکیـیەکانی کۆمەڵگە و چارەنوسی لە هەموو وەرچەرخان و پێچوپەناکانی پرۆسە و ڕەوەندی خەباتی چینایەتیدا. ئەمانەش هەمووی یانی ئەنجامدانی ئەم سەربەخۆییە چینایەتیـیە خۆی لە خۆیدا مێژوویەکی زیندووی نەپچڕاو و گەشەسەندووی پێکهێنابێ.

ئایدیۆلۆژی بورژوازی و خەباتی سەربەخۆی کرێکاران
بورژوازی و وردە بورژوازی، و هەروها ڕۆشنبیرانیان، بە هەزار و یەک شێوە، لەهەوڵی ڕێگرتنن بە کریستەڵایزەبوونی ئەم سەربەخۆییە سیاسی – چینایەتی و فیکریـیەی کریکاران لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە لەوانە: پروپاگەندە و ‌‌هێنانەوەی بڕوبیانوی پوچ ‌و فۆڕمۆڵەی تیۆری ئاڵۆز و سەرگێژکەر بەناوی بەرگری لە تاک، بەڵام بە بەکارهێنانی تیۆری تاکگەرایی بورژوازی کە لەسەر ئەنتی-تێزی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگە و پچراندنی تاک و کۆمەڵگە لە یەکتر داڕیژراوە، ڕەتکردنەوەی هەبوونی چینەکان و كێشمەکێشی چینایەتی، جێگرتنەوەی چین بە ملتیتیود (حەشامات)ی سەروو چینایەتی، پروپاگەندەی نەبوونی شتێک بەناوی گۆرانکاری سۆشیالیستی و ئایدیاڵی کۆمۆنیستی، و گاڵتەجاری بە ئەجیندەی گەورەی کۆمەڵایەتی و گۆڕانکاری شۆڕشگێرانەی سەرجەم سترکچەری کۆمەڵگە و سیستم، و هەر لەم ڕاستایەشدا، پاکانە بۆ هەر شتێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی دابڕاو لە ناوەڕۆکە كۆمەڵایەتی و چینایەتیـیەکەی، لەوانە پیا‌هەڵخواندان و ستایشی ئایدیۆلۆژی ناسیونالیزم، سێکیولاریزمی بورژوازی، نیو لیبرالیزم، دیمکراسی بورژوازی و پەرلمانی، سیاسەت لەسەر بنەمای شوناس و دەوڵەتی مەدەنی، ئەمە سەرباری ئایدیۆلۆژی کۆنەپەرستانە و دیلهێنەرانەی دینی و ئیسلامیزم.
هەر لەم بارەیەشەوە بەڕێخستنی پروپاگەندەی ژهراوی بەدژی ڕێکخرابوونی حزبیی پرۆلیتاریا بەبیانوی ڕێگەگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەزمونی دکتاتۆریەتی ستالینیزم و ماویزم و سەرمایەداری دەوڵەتیی سۆفیەت، و بەمجۆرەش هەوڵ و تەقەلا بۆ بێبەشکردنی کرێکاران و ئینسانی چەوساوە و ستەملێکراوی کۆمەڵگە لە دەستڕاگەیشتنیان بە ئامڕازی حزبی و ڕێکخراویی خەباتی سەربەخۆی خۆیان، و ئەمانەش بۆ ئەوەی شەقام و شار و کارگە و خۆیندگاکان چۆڵ ببن بۆ ڕمبازی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و پڕاتیکی حزب و‌ هێزەکانی چینی دەسەڵاتدار و یاریکردن بە ژیان و چارەنوسی چەوساکان و سەرجەم کۆمەڵگەوە.

ناکامیـیەکانی ڕژێمی بۆرژا ناسیۆنالیستی کورد
و مەسەلە زیندووەکانی خەباتی چینایەتی

ڕەخنەی ڕادیکاڵ و شۆرشگێڕانە لە سەرجەم بارودۆخی سیاسی کوردستان و دەرخستنی ناکۆکیـیە بێچارەسەرەکانی ڕژێمی بورژا ناسیونالیستی کوردی و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، و ناکامیـیەکانی قەوارەی سیاسی و ڕژێمە گەندەڵ و سەرکوتگەرە میلیشیاییەکەی، هەروەها ڕیسواکردنی هاوپەیمانیی ئیسلامی سیاسی و ناسیۆنالیزم لەم ڕژێمەدا، و ڕۆلی دژە شۆرشی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی دەرون- ڕژێمی نیولیبرال و قەومی، و ڕیسواکردنی پەیوەندی کۆنەپەرستانەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕژێمەکەی و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار (پارتی) و (یەکێتی) بەهێزە ئیمپریالیستەکان و دەوڵەتە سەرکوتگەرەکانی ناوچەکەوە، هەموو ئەمانە کار و ئەركێکی گرنگن لە ڕاستای خستنەڕووی ناکۆکیـیەکانی ڕەوەندی سیاسی ئەم قەوارەیە و دژایەتیی لە بەرامبەر بەرژەوەندی زۆربەی دانیشتوانی هەرێمدا.
بەڵام باسکردنی ئەمانە بەبێ دەستنیشانکردنی گڕێوگۆڵەی دۆخەکە و کێشەی ئەسڵی کۆمەڵگەی کوردستان کە وەڵامدانەوەیە بە كێشەکانی بەردەم ڕەوەندی بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی کرێکاران و نەداران، تەنها ئەبێتە خولانەوە لە بازنەی ڕەخنەگری لە هەمان ئەو واقعەی کە هەیە و ئەو ڕەوندە سیاسیـیەی کە زاڵە لە کوردستاندا، بە واتایەکی تر ئەبێتە گەڕان بەدوای چارەسەر بۆ باری ناهەمواری کۆمەڵگە لە دەرەوەی خەباتی چینی کریکار و تۆیژە زەحمەتکێشەکان و بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی سەربەخۆیان.
دەرچوون لەو بارودۆخە نائاسایی و کارەساتبارەی کە کۆمەڵگەی کوردستان دەرگیریبووە بۆ خۆی مەسەلەیەکی چینایەتیـیە و زیاتر لەهەر کات ئەنجامدانی ئەم وەڵام و ڕێگەچارە چینایەتیـیە بوەتە پێداویستیەکی ئەمرۆ و پەیوەست بوەتەوە بە وەڵام بە ڕێگریـیەکانی بەردەم پێشڕەوی خەباتی کرێکاران و زەحمەتكێشان و نەداران. هەر کەسێکی ئازادیخواز و بە پەرۆشی یەکسانی و عەدالەتخوازی و هەر كرێکاریکی کۆمۆنیست و ئازادیخواز کە بە دوای فەراهەمهێنانی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە و پێشکەوتنخوازنەوەیە لە هەرێمدا ناکرێ خۆی لەم فاکتە چینایەتیـیە بەدووربگرێ. وەڵام بە کێشەکانی کۆمەڵگەی کوردستان گرێدراوەتەوە بە وەڵام بە کێشە و بەربەستەکانی بەرەوپێشچووونی خەباتی چینایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان، و ژنانی کریکار و ستەملێکراو، و گەنجانی بێکار و ئازدیخواز.
هەموو تەیفی (سپێکترەمی) بزووتنەوە و حزب و ڕەوتە بورژوا ناسیونالیستەکان بە ڕادیکاڵ و مەدەنیانەوە، بە سێکیولار و دینیانەوە، لە دەسەڵاتدا بن یا لە ئۆپۆزسیۆن، هەردەم ئەم فاکتە چینایەتیـیە بە هەزار و یەک شیوە پەردەپۆش ئەکەن، و بە سروشتی لەناو پراتیک و سیاسەت و تیۆری بورژوا ناسیونالیزم و ئایدیاڵەکانی و ئامانجەکانیدا بەدوای چارەسەری ناکامیـیەکانی دەسەڵاتی ناسیونالیزمدان و ئیتر پاساو بۆ دوژمنکاریـیەکانی بورژا ناسیۆنالیزم و ڕژێمەکەی ئەکەن لە بەرامبەر ئینسانی کرێکار و چەوساوەی کۆمەڵگەدا.

مەسەلەی نەتەوەیی کورد و خەباتی چینایەتی کرێکاران
لیرەدا من ناچمە سەرباسی مەسەلەی قەومی لە کوردستان و شیوەی چارەسەری ئەم مەسەلەیە وەک کێشەیەکی سەرەکی کۆمەڵگە و کاریگەریی لەسەر شکاندنەوەی پارسەنگی هێزی چینایەتی بەلای ناسیونالیزم لە هەرێمدا، و ناچمە سەر لێدوانی ئەوەی کە بزووتنەوەی سۆشیالسیتی کرێکار چ ستراتیژێک ئەگرێتەبەر بۆ چارەسەریی، چونکە ئەمە باس و خواسێکی تر هەڵئەگرێ، بەڵام لێرەدا زەرورە بەکورتی ئاماژە بەوە بدەم کە لە بەرامبەر كێشەی قەومیی کوردیـیدا کە لە پرۆسەیەکی مێژوویدا شکڵی گرتووە، ستراتیژی پرۆلیتاریای سۆشیالیست لە بەرامبەر ستراتیژی بورژوا ناسیۆنالیستی هەم مەرکەز و هەم هەرێمدایە و وەک دوو لایەنی بورژوازی یەک سیستمی چینایەتی سەرمایەداری ئەیانـناسێ، کە بریتیین لە بورژا ناسیونالسیتی کوردی و بورژوا ناسیۆنالسیتی عەرەبی، و لەسەربنەمای پاراستنی بەرژوەندی خەباتی چینایەتی و ئامانجی سۆشیالیستی و ئینتەرناسیونالیستی چینی کرێکار لە سەرتاسەری عێراقدا بەدوای چارەسەری ئەم مەسەلەوەیە، هەر ئەمەشە کە ئەتوانی ڕێگە بکاتەوە تا دانیشتوانی هەرێم ئازادانە بریاربدەن لەسەر جۆری ئەو نیزامە سیاسیـیەی کە ئەیانەوێت لە کوردستاندا بەرقەرار بێت، لە ناو عیراقدا بێت یا لە دەرەوەی.
تێزی دیموکراسی کۆنفیدراڵی ئۆجەلان هەر چەندە چوارچێوەی مۆدێلی کلاسیکی بورژا ناسیونالیستی کوردی بۆ پێکهینانی دەوڵەتی سەربەخۆ بەجۆرێک تیپەڕاندووە، بەڵام لە دوا شیکردنەوەدا ئەم تێزەش هەر لە چوارچێوەی ئاسۆی نەتەوەیی و تیوری سەرووچینایەتیدایە و کارێکی بەسەر وەلانانی ستراکچەری چینایەتی دژبەیەکی کۆمەڵگەکانەوە نیە هەر بەوپێـیەیش کەوتۆتە بەرامبەر ستراتیژی چینایەتی پرۆلیتاریای سۆشیالسیت بۆ چارەسەری کێشەی قەومی.

هەڵوێستی بەشیک لە کریکاران و زەحمەتکێشان، لە پەیوەند بە بودجەوە
دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیستی کورد و دوو حزبە میلیشیایەکەی بەگرتنەبەری سیاسەتی سەرمایەداری نیولیبرالی ئابوری، و فراوانکردنەوەی هەرچی زیاتری گەندەڵی و تاڵانی، و بەڕێخستنی پرۆژەی شکستخواردوی بونیاتنانی “ئابووری نەتەوەیی” و دەستبەرداربوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتیی تەندروستی و خوێندن و خزمەتگوزاریـیەکانی تر، پشتی چینی کرێکار و نەداران و گەنجانی کچ و کوڕی بێکاریان شکاندوە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە دەسەڵات و‌ هێزەکانی، سەرکوتیان ئەکەن، و ڕاپەرین و خۆپیشاندانەکانیان بە وەحشیـیانە دادەمرکێننەوە، و موچەکانی کرێکاران و کارمەندان ئەبڕن، و هەوڵوتەقەلاکانیان بۆ خۆڕێکخستن و سەندیکا پێکهێنان قەدەغە ئەکەن، و فشاری ئابووری لەسەر جەماوەری بەرینی دانیشتوان تابێت توندوتیژتر ئەکەنەوە بە چەندەها باجوخەراج، و بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین و نەوت و چەندین فشاری ئابووری تر، ژیانیان هەرچی سەختترئەکەن، کەچی هێشتا هەموو کەمپی بورژوازی بەهەمان ئاسۆ و تیۆری و سیاسەتی بورژوازی ناسیونالسیتی و ناسیونال ئیسلامی دێنەسەر باسی چارەسەرکردن. هەربۆیە ئەوانیش، واتە بورژوازی و نۆینەرانی سیاسی ئەم چینە، ئەو ڕاستیـیە ئەسەلمـیننەوە کە لە دیدگای بەرژەوەندی چینایەتی خۆیانەوە سەیری کێشەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و چارەسەریان ئەکەن.
شانبەشانی سەرهەڵدانی جموجووڵی کرێکاران و کارمەندانی بەشەکانی تری عێراق، لە کاتی ململانێی لایەنە سیاسیـیەکان و پەرلەمانتارەکانیان لەسەر بوجە و دابەشکردنی، کرێکاران و کارمەندانی هەرێم جارێکی تر هاتنەوە دەنگ لەسەر مووچە بڕاوەکانیان، و هەروەها بێکاران و لاوان و جەماوەری ناڕازی لە دەسەڵاتی هەرێم کەوتنەوە دەربڕینی بێزاریان بەدژی هەژاری و بیکاری و گەندەڵی.
لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم شەپۆلە لە بێزاری و توڕەیی جەماوەر لە هەرێم شکڵیگرت، بەڵام چەشنی زۆربەی جارەکانی تر، هەم تەبلیغی ژەهراوی ناسیونالیستانە و ناوچەگەریانەی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی)، و هەروەها پڕوپاگەندەی هەڵخەڵەتینەرانەی بۆرژوا ئۆپۆزسیۆنی چەشنی (نەوەی نۆی) و (حزبە ئیسلامیەکان)، و لەسەرووی هەمووشیانەوە بەهۆکاری پەرژوبڵاوی ڕیزەکانی خەباتی كرێکاران و زەحمەتکێشان، نەگۆڕا بۆ بزوتنەوەیەکی جەماوەری کاریگەر.
ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدەم لیرەدا، ئاستی ئەم بیزاری و تۆڕەیـیە بە شیوەیەک بوو کە، وەک جارانی پێشوو، بەشیک لە کرێکاران و کارمەندان و بەهەژارکراوان بەڕوونی باسیان لە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ناسیونالیستی کوردە بە سەر ژیان و بژیوی و چارەنوسیانەوە، و داواکاری ئەوەن کە دابەشکردنی موچە، و تەنانەت بەشی بودجەش بۆ خزمەتگوزاریـیەکان، ڕاستەوخۆ لە لایەن حکومەتی ناوەندیـیەوە بیت، و ئەمە جگە لە کۆمەڵە داوکاریکی تر کە مانا کرداریەکەی کەمکردنەوەی دەور و نەخشی سیاسی هەرێمە وەک حکومەتێکی فیداراڵ.
لە واقعدا، ئەم دیاردەیە شیوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی بەشێکی کرێکاران و بەهەژارکراوانی هەرێمی کوردستانە کە ئەیانەوێت هەر چۆن بێت هەندی لە ئازاری برسیەتی و نەداری و بیکاریان کەمبکەنەوە، دیارە پاش بێئۆمیدیان لە فەرزکردنی هەر ڕیفورمێک بەسەر دەسەڵاتدا لە هەرێم. لەم نێوەدا (یەکیەتی) بەشێکی ئەم ناڕەزایەتیانەی لە قاڵبدا بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی و کێشمەکێشەکانی لەگەڵ (پارتی)دا بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە چونکە ناڕەزایەتیەکان فراونترن لەوەی ئاوا ڕامبکرێن. ڵە ڕاستیدا، ئەم جۆرە ناڕەزایەتی دەربڕین و داواکارایانە شێوەیکی دیاریکراوی دەخالەتکردنی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتكشیانە لە دەرەوەی بازنەی کاریگەریی ئایدیۆلۆژی ناسیۆنالیزم، هەروەها گەڕانە بەدوای وەڵام لە دیدگای سەربەخۆی چینایەتی خۆیانەوە.
لە کۆتاییدا، ئەبینین کە دوو وەڵامی چینایەتی جیاواز ئەدرێتەوە بە ڕیگەی دەرچوون لە بارۆدۆخی ناهەمواری کوردستان، وەڵامی پرۆلیتاریا و وەڵامی بورژوازی. ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە کە وەڵامی بەشیک لە چینی کرێکاران و نەداران و زەحمەتکێشان هێشتا نەیتوانیوە هەڵوێستی چینایەتی خۆی بە دوور لە هەردوو کەمپی بورژوازی، واتە دەسەڵاتی هەرێم و ناوەند نمایش بکات. ئەویش لە بەر ئەوەی ‌هێشتا چاوەڕوانیی هەیە لە بورژا ئیسلامی و قەومی دەسەڵاتدار لە عێراق کە یارمەتی بدات لە بەرامبەر ناسیونالیزمی کورددا. ئەمە لە کاتێکدا کە چینی کرێکار و تۆێژە کۆمەڵایەتیـیەکانی، بەر لەهەر شتێک پێویستیان بە یەکخستنی ڕیزەکانی خەباتی خۆیانە لە کوردستان و هەم لەسەر ئاستی عیراق بە ئاسۆی چینایەتی و ستراتیژ و سیاسەتی سەربەخۆی خۆیانەوە، و بەدیهێنانی هاوخەباتی یەکگرتوویان بۆ ڕزگاڕبوون لە سیستمی سەرمایەداری و ڕژێمەکەی هەم لە هەرێمی کوردستان و هەم لە عێراقدا، و هەنگاونان بەرەو بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بێ چین و ئازاد و یەکسان.

٢/٧/٢٠٢٣




کاتی هاتووە، دەستەکان ببن بە تیشک.. ڕزگار شێخانی

وەرگری خەڵاتی: تەرجەمەی ئەدەبی سوێدی بۆ زمانی بێگانە ـ ئەکادیمیای سوێدی ٢٠١٨

    ـ کاتی هاتووە، دەستەکان ببن بە تیشک ـ ئەمە دوادێڕی شیعری (کۆڕۆنا) ی دڵشاد عەبدوڵڵایە لە دیوانی ـ کات زۆرە، بەڵام چی لە کات بکەم ـ کە لە سەردەمی پەتای کۆڕۆنادا بە یادی ـ پاول سێلان ـ ـەوە (١٩٢٠ ـ ١٩٧٠) نووسیویەتی.

      پاول سێلانیش شیعرێکی بەم ناوەوە هەیە، کە شیعرێکی خۆشەویستییە و بۆ ئینگێبێرگ باخمانی نووسیوە. باخمان لە نەمسا لە دایک بووبوو. باوکی ئەندامێکی چالاکی نازییەکان بوو، سێلان ـیش پەناهەندەیەکی جووی ڕوومانیا بوو. باخمان لە ڤییەنا دەژیا، لەوێ بەشی فەلسەفەی دەخوێند و خەریکی نووسینی دکتۆرانامەکەی بوو لەسەر هایدگەر و هەر لە ڕێگەی ئەویشەوە سێلان ئاشنای فیکری هایدگەر دەبێت و دەست بە خوێندنەوەی بەرهەمانی دەکات و پاشان دەبن بە هاوڕێی یەکتر.

      من ئەم دێڕەم (کاتی هاتووە، دەستەکان ببن بە تیشک) کردووە بە ناونیشانی بژاردەی شیعرەکانی دڵشاد عەبدوڵڵا بە سوێدی و شیعرەکەیشم وەک دوا شیعری بژاردەکە داناوە. واتە، بژاردەکە بە هەمان دێڕەشیعر دەست پێ دەکات و کۆتایی دێت.

      ناونانی بژاردەکە بەم ناوەوە ـ کاتی هاتووە، دەستەکان ببن بە تیشک ـ لای من ڕەهەندی ئەدەبی، زمانەوانی و سیاسی هەیە.

      سەرنجی وشەی کات  Tid لەسەر بەرگی کتێبەکە بدە، کە بە تیپی گەورە نووسیومە، بەڵام بە ڕێنووسی ستاندارد بە تیپی بچووک دەنووسرێ. لێرەدا کات وەک شتێکی ئەبستراکت نامێنێت و ئەم (کات) ـە ئەبستراکتە نییە کە ئێمە لە ناویدا دەژین. نا، لێرەدا کات دەبێت بە بوونەوەرێکی زیندوو و ڕۆلی دەبێت. کتێبەکە هەر لە سەرەتاوە سەرنجی خوێنەر بۆ وشەی کات ڕادەکێشێت.

ئەم بەبوونەوەرکردنەی شتی ئەبستراکتی وەک کات، لە شیعردا زۆر باوە و زۆر شاعیر وایان کردووە. پاول سێلانیش، کە دڵشاد شیعرەکەی بە یادی ئەوەوە نووسیوە، لە زۆربەی شیعرەکانیدا وای کردووە، کە هەم دڵشاد عەبدوڵڵا و هەم منیش زۆر بەم شاعیرە سەختە سەرسامین.

      کات لای سێلان، کاتی سەردەم و ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهانییە، کە لەناویدا دایکی و نزیکەی پەنجا میلیۆن مرۆڤی تر کوژران، یان لەبرسان مردن. ئینسان لەناو کاتێکدا دەژیا، کە هەمیشە مرۆڤی دەکوشت. دڵشاد عەبدوڵڵایش، هەم شیعرەکە و هەم دیوانەکەیشی ـ کات زۆرە، بەڵام چی لە کات بکەم ـ لە سەردەمی پەتای کۆڕۆنادا، نووسیوە، کە ئەم سەردەمەی پەتاکە زێتر لە شەش میلیۆن مرۆڤی کوشت. نووسیمە: شەش میلیۆن مرۆڤی کوشت، چونکە لە سەردەمی پەتاکەدا، شەڕی مرۆڤ بوو لەگەڵ کات، کە لە ئەنجامدا مرۆڤ سەرکەوت.

      ناونانی کتێبەکە بە سوێدی بەم ناوەوە، (کاتی هاتووە، دەستەکان ببن بە تیشک) وەڵامدانەوە و دیالۆگیشە لەگەڵ دیوانی ـ کات زۆرە، بەڵام چی لە کات بکەم ـ ی دڵشاد عەبدوڵڵا. دیالۆگە لەبارەی ڕووداوەکانی سەردەممان. ئەم سەردەمە زۆر ناخۆش و تاریکەی ئێستا لەناویدا دەژین، کە لە زۆر ڕووەوە لە سەردەمی چاخەکانی ناوەڕاست و سەردەمی جەنگەکانی جیهانی دەچێ. مەترسی جەنگی جیهانی، کارەساتی سروشتی، گرانی و برسێتی زۆر زیادیان کردووە. مرۆڤ زۆر لەم دۆخانە نیگەرانە و کاریگەریی دەروونی و ئابوورییان لەسەر مرۆڤ هەیە. بۆیە پێموایە ئێستا ـ کاتی هاتووە، دەستەکان ببن بەتیشک ـ و ئەم نیگەرانی و تاریکییەی جیهانی داپۆشیوە، ڕووناک بکەنەوە.

ڕزگار شێخانی ـ سوێد

——————-




وشە و بەرپرسیارەتی.. شوان حەسەن

ئەمن زمانزان و زمانناسنیم، ھێشتا لە ڕێنووس و خاڵبەندی دنیایەک ھەڵەم ھەیە. بەشێکی بۆ کەم خەمی خۆم دەگەڕێتەوە و بەشێکیش بۆ ئەو پەرشوبڵاوییەی زمانناسان دەگەڕێتەوە کە کۆک و ھاوڕانین. بەڵام زۆر گرنگی بە زانستی (مەعریفە) زمان دەدەم، حەز بە بەدواچوون دەکەم، کارێکی ھزرییە و چێژی لێ وەردەگرم و لێیەوە فێردەبم، بەکارھێنانی وشە بە بەرپرسیاریەتیکی گرنگ دەزانم.
گرنگی بەوە دەدەم لایەنە مرۆڤایەتیەکی نەکەمە قوربانی نەتەوایەتیەکەی. مرۆڤم پێ لەسەرەوەی نەتەوە، حزب و ئایدلۆژیادا ھەیە( ئاینیش لە لای من ھەر دەچێتە خانەی ئایدلۆژیا) لەبەر ئەوەی دەمەوێت بابەتەکە بکەمە گشتی، ئەگەرنا ئەوەی ئێمە زۆربەی کات، نەگەیشتۆتە قۆناغە نەتەوایەتییەکە، بەڵکو کوردایەتیەکی ماوە بەسەرچووە. زانیارییە مێژوویەکان پێمان دەڵێن، کە ئەو کوردایەتیە تەنھا لە جێگۆڕکێ لەگەڵ وشەی” عروبە” کەوتۆتە فەرھەنگی ئێمە، ھەڵگرانی گواستنەوەی ئەو بیرۆکەیە، گروپی ( کاژیک) یان پێ دەگوترێت، ڕاستە لە ڕووی سیاسیەوە کاریگەرییان زۆر کەم بووە، لە خەباتی سیاسی و چەکداری لە ناو پارتی دیموکراتدا دەتوێنەوە، بەڵام لە ڕووی ئەدەبیەوە توانیووانە، یاری بە ھەست و سۆزی زۆرێنە بکەن.
دەکرێت بۆ تێگەیشتن لە کوردایەتی سەیرێکی ئەو دوو کەسایەتیە بکەن ( ساطع الحصري ) بە ژمارەیە یەک و ( عبدالڵە عبدالدائم) ئەوانە بیروڕای تورک و نازیەکانیان گواستەوە ناو بەشێکی گەورە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە ئەوان پێیان ڕاستتر بوو بگوترێت (نیشتیمانی عەرەب) ئەقڵیەتی یەک نەتەوە ویەک ئاین بە ئامرازێکی گرنگ دادەنا بۆ درووستبوونی یەکگرتنەوەی عەرەب.
بەشێک لە نووسەر و سیاسیەکانی کوردیش ئەو ژەھرەیان خستە ناو ھزری شەقامی کوردی، ماوەیەک نیازیان وابوو لە ڕێگەی ئاینی زەردەشتیەوە کورد ڕزگار بکەن، خۆیان لەو خاڵە سەرەکی و گرنگە لادەدا، کە ئاینەکان بەگشی لە خاڵە سەرەکییەکان لێک نزیکن و لە ووردەکارییەکان لێک جیادەبنەوە، بیانووی زۆر لاواز و سۆزدارییان دەھێنانەوە،گوایە ئاین ئامرازێکی زۆر گرنگە بۆ یەکگرتن، لەبەر ئەوەی عەرەب، فارس و تورک سوودیان لێ وەرگرتووە، کەواتە ئێمەش دەکرێت سوود لە ئاینەکەی خۆمان وەرگرین. سەبارەت بە زمانیش تێڕوانینان زۆر توندڕوانەیە، ھەر وشەیەک، مادام کوردی بێت، دەبێت لە فەوتاندن ڕزگاری بکەین. پێویست ناکە لە زمانیتر بیخوازین(دەتواندرێت لێرە ئەقڵانیەتی جیاوازی نێوان نەتەوایەتی و کوردایەتی بەزەقی ببیندرێت، سەیری نەتەوە زیندووەکان بکە، کەمتر کێشەیان لەگەڵ وشەکە ھەیە، وشەکە بەس لە ڕووی فۆنەتیکەوە دەسکاری دەکەن، بەڵام کار لەسەر تێگەیشتنەکەی دەکەن، کەچی ھەتا ئێستاش لای ئێمە ئیش لەسەر ڕووتکردنەوەی وشەکە دەکەن) زۆر جار دەبن بە ڕێگری پێشکەوتنیش لە پێناو مانەوەی زمانە خێڵەکیەکە، لە کاتێکدا ھەموو زمانێک لەگەڵ پێشکەوتنی ،کۆمەڵێک وشەی لە ناو دەچێت و بەخۆشی ھەندێک وشە لەناوی دەبات. ئەوە پەیوەندی بە مان و نەمانی نەتەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە پێشکەوتنیەوە ھەیە.لەڕووی مرۆڤدۆستی و ئاژەڵدۆستی.
بەھۆی ئەوەی ئەمن بۆ خۆم ئەو تێڕوانینە زۆر بە مەترسیدار دەبینم، کەمێک خراپتریش دەبینم بەشێک لە نووسەرانی کورد شەڕی شار و کۆڵان دەکەن، مادام لە شارەکەی ئەوان وادەگوترێت، کەواتە پێویست ناکات سوود لە ناوچەکانیتر وەرگرێت، چونکە بەخەیاڵی ئەو، ئەو لە ناوەندە دەژی، لە کاتێکدا ئێمە یەکێکین لە نەتەوە ھەرە بێ ناوەندەکان.
جارێک برادەرێک شیعرێکی خوێندەوە، بە وشەیەک ھەرچی جوانی ھەیە لەناو شیعرەکە ڕەشبۆوە لە پێش چاوم، لە جیاتی ناشیرین وشەی ( قەزم) ی دانابوو، گوتم:” بۆ قەزم؟” گوتی:” ئێمە بۆ وشەی ناشیرین وشەی قەزم بەکاردەھێنین. گوتم:” ئێوە کێن؟ وشەی قەزم واتە ( کورتەباڵا) کورتەباڵاش پرۆسەیەکی سروشتیە، کورت و درێژی مرۆڤیش ، لە ڕووی مرۆڤایەتیەوە ناکرێت بچێتە خانەی ناشیرینی، کورد یەک دنیا وشەی ھەیە بەس بۆ ناشیرینی، ناشیرینەکە لەو شوێنە دەست پێدەکات، کە ئێمە مرۆڤەکان لەسەر ڕوخسار و جەستە ناشیرین بکەین، زمان لە لوکاڵی دەرکە و بەدوای وشەدا بگەڕێ، بیانووش بۆ ھەڵە مەھێنەوە، لەبەر ئەوەی خەڵکی شارەکەی ئێوە وادەڵێن”.بەداخەوە شیعرەکەی ھەر بڵاوکردەوە و وشەی قەزمەکەشی ھەر بەکارھێنا، چونکە ڕەوایەتی لە شارەکەی خۆیەوە وەردەگرێت، ئەو بڕیاریداوە کار لەسەر ئەوە بکات کە ئەوان جیاوازن و وەھمێکی بۆ دروستبووە، کە ئەوان سەرچاوەی مەعریفە و شۆڕشن. ئەمن ئەو ڕستەیەم ئەگەر شوێنیشی نەبێتەوە ھەر دەیڵێم” گەورەترین کێشەی یەکنەبوونی کورد، لەوە دەست پێدەکات، خاڵە جیاوازییەکانی پێ گرنگترە لە خاڵە ھاوبەشەکان، بە بەردەوامیشی کاری بۆ دەکات، لە ھەموو بوارێکەوە، لە زمان، لە خواردن، لە داب و نەریت،… ئەگەر بۆشی بسەلمێنی ھەر بەلایەوە گرنگ نییە، چونکە لە ناو خاڵە جیاوازەکان خۆی بە بەختەوەرتر دەزانێت. سەیرەکە لەوەیە ناوە ناوەش لێت دەپرسێت، ئەرێ ئێمە بۆ نابین بە نەتەوە؟
بۆیە کە نووسینێک دەخوێنمەوە، زۆر بێ تاقەت دەبم کە وشەیەکی نەشیاو ببینم. ھەندێک جار دەکرێت بیانووێک بۆ مێژووەکەی بھێندرێتەوە، بەڵام کە دووبارە چاپدەکرێتەوە، دەکرێت ڕاست بکرێتەوە. مەرج نییە نووسەر دژ بێت، بەڵام ھەندێک جار لەگەڵ زەمەن و زمانی باو دەڕوات، بۆیە گرنگە مرۆڤ ئاگاداری لایەنە مرۆڤایەتیەکەی وشەکە بێت.
( مارک تووین) کەیەکێکە لە ڕۆماننوسە ناودارەکانی ئەمەریکا و جیھانە، لە ھەردوو ڕۆمانی سەرکێشیەکانی تۆم سوێر و تەواوکەرەکەی “سەرکێشیەکانی ھاکلبێری فین،
( ٢١٩) وشەی نەشیاو بۆ ئێستا، بەڵام باو و ڕێگەپێدراو بۆ ئەو کات بەکار دەھێنێت کە ببوورن ناچارم لێرە بەکاری بھێنم، ئەویش وشەی ( نیگرۆ- Negro)ە ، بەڵام دەنگە ناڕازییەکان ناچاریانکردن لە چاپە نوێیەکە، لە جیاتی ئەو وشەیە ڕەگەزپەرستییە بەگوێرەی پێویستی ڕستەکە، وشەی ( کۆیلە) و ( ڕەشپێست) یان بۆ دابنێن. لە ئەدەبی گەلان نموونە زۆرە، بەڵام دەنگێکی بەھێزیش ھەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵەیانە. بۆیە چەند نموونەیەک لە نووسینەکانی نووسەرەکانی خۆمان دەھێنمەوە. تایبەت بەو وشەیە، کە ھەتا ئێستاش بەکاری دەھێنن. زۆر بە ناشیرنتریش، وشەیەکی زۆر ناڕێک و نامرۆڤانەیان داھێناوە، ئەویش وشەی” قوڵەڕەشە” ھەتا ئێستا لە لایەن چەند نووسەرێکی دیاریش بەکارھاتووە و بەکاریش دێت.
پەشێو کە یەکێکە لە خەمخۆرانی زمانی کوردی، کەچی ئەو وشەیە بەکاردەھێنێت.
لە شیعری ” لەبەر دەرگە” دەڵێت”
کات لەژێرباڵی ئاسماندا
خەریکە باوێشک دەدات
شوێن ـــ قوڵە ڕەشێکی کپە
دەرگەکەتم لێ بکەوە
شتێک نییە شیرینتربێ
لە خشپەی پێ وچرپەی چپە
سەیری ئەو شیعرە ناسک و جوانە بکە، کەچی” شوێن قوڵەڕەشێکی کپە” جوانییەکە ووشک دەکاتەوە، کاتی خۆی بیانووی ئەوەم بۆ دەھێناوە، دەمگوت:” لەبەر ئەوەی شیعرەکە کۆنە، بۆیە تاڕادەیەک ئاساییە” بەڵام ڕاستیەکەی ئەو ” تاڕادەیەک ئاساییە” م لەبەر ئەوە دەگوتەوە چونکە بێ سنوور خۆشم دەوێت، بەڵام لەو ساڵانەی دوایش چاپیکردەوە و ئەو وشەی ھەر ڕاست نەکردەوە( کۆی بەرھەمەکانیم لە لایە، کە بەڕەزامەندی خۆی چاپکرایتەوە ٢٠٠٥) لەبەر ئەوەی پەشێو،بەسەرچاوەیەکی گرنگی زمانیش دادەنرێت، ئەگەر قسە لەسەر مەعریفەی وشەکە نەکرێت، ئەوە زۆر ئاساییە خەڵکانێکیش بین بە شیاو و ڕێگەپێدراوی بزانن، ھیوادارم ئەو شیعرە جوانە چیتر نەکاتە قوربانی ئەو وشەیە، وشەیەک وەک سووکایەتی بۆ مرۆڤ، لە دەرفەتێک ڕاستی بکاتەوە.
لە یەکێک لە گەڕانەوەکانم بۆ نیشتمان،کۆمەڵێک وەرگێڕانی مامۆستا ( عەزیز گەردی) م کڕی ، ڕاستیەکەی ئامانجی سەرەکیم بەھێزکردن و دەوڵەمەندکردنی کوردییەکەم بوو، لە یەکێک لە کتێبەکان بەناوی ( ھەقایەتی بەغدایی) ھەر لە چیرۆکی یەکەم بەناوی ( سوڵتان نەسیم) لە لاپەڕە ٦ دەڵێت:

  • پیاویژگە، سەیرکە ئەم دوو ڕەنگە؛ سپی و ڕەش، چەند جوان لێک دێن!!
    پێی گوتم:
  • مانای وایە تۆ ئەشقی قوولەڕەشێک بووی!
    ئەمن زۆر جار کە ڕووبەڕووی ئەو کێشە زمانیە دەبمەوە، زۆربەی کات ئەو وەڵامەم وەرگرتیتەوە” چۆن ھەڵەیە؟ کورد ھەروا دەڵێت” یاخود ناوچەکەی خۆی زۆر بەلاوە گرنگە دەڵێت” ئێمە وا دەڵێن” وەڵامی منیش ھەر ئەوەبووە:” لەوە دەگەم تۆش کوردی، بەڵام تۆ نووسەری، دەبێت زمانت جیاواز بێت لەگەڵ زمانی بازاڕ” مامۆستا عەزیز گەردی دەیتوانی بنووسێت” مانای وایە تۆ ئەشقی کەسێکی ڕەشپێست بووی!”
    لە پێشمەرگایەتی ھاوڕێیەکی عەرەبم ھەبوو، زۆر لێک نزیکبووین، بە ناو( یوسف) لە یوگسلافایی کۆن گەڕابۆوە کوردستان، لەبەر ئەوەی بەشی نەتەوە و کێشەکانی خوێندبوو، سەرنجێکی زۆر جوانی ھەبوو، لەو کاتانەی باسی کێشەیەکی کوردمان دەکرد، دەیگوت:” بەداخەوە ئەوەی زیاتر گرنگی پێدەدرێت، لایەنە تیئورییەکەیە، لایەنی ھەست فەرامۆش دەکرێت، بۆیە بۆ من گرنگە لێت بپرسم و لێت بگەم ھەستی تۆ چۆن سەبارەت بەو پرسە) بۆیە ئەمنیش ھەر ڕستەی یوسفی ھاوڕێم دەڵێمەوە، کە وشەیەک بە کاردەھێنین بەرانبەر ھەر گروپێک، نەتەوە، ئاین، ڕەگەز… پێویستە ڕەچاوی ھەستی ئەوان بکەین، ئایە ئەوان ئەو وشەیان پێ خۆش و گونجاوە؟ ئەگەر وەڵامەکەیان ” نەخێر” بێت ئەوە دەبێت لابدرێت. ئاخر ھەندێک وشە، ئەو ھەموو لێکدانەوەی ناوێت، سەیرم پێ دێت ھەتا ئێستاش، بەشێک لە نووسەران وشەی ” خاچپەرست” بە کاردەھێنن لە جیاتی” خاچھەڵگران” ، کە جیاوازییەکەیان بە زەقی دیارە.
    دلاوەر قەرداغی ڕۆمانێکی لەسویدی وەرگێڕایە، بەناوی ( دکتۆر گلاس) لە لاپەڕە ٩٧ ئەوھا نووسرایە” وێنەی سێ کەللـەسەر بوو کە تاڕادەیەک لەیەک دەچوون-: کەللـەسەری ئورانگۆتانێک(*) ێک ، قولەڕەشێکی ئۆستۆڕاڵی و ئیمانۆیل کانت” با ئەوەش بڵێم لە سویدیەکەش نووسرایە” نێگرێکی ئوستراڵی” بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەکرا، ھەڵەی نووسەر دووبارە نەکرێتەوە، ئەوە پەیوەندی بە دەستپاکیەوە نییە، بەڵکو وشەیەکی نامرۆڤانەیە، وەک چۆن ئەوەی ( مارک تووین) ڕاستکراوە دەکرا ئەویش ھەڵەکەی نووسەر ڕاست بکاتەوە و لە پەراوێز ئاماژە بە ناشیاوی وشەکە بدات، نەک بێت ئەویش وشەی ” قولەڕەش” بە کاربھێنت، ئەو ڕۆمانە لە (١٩٠٥) نووسراوە لە سوید زۆر درەنگ دەست بە لادانی ئەو وشەیە کرد، بە بیرم دێت چەند ساڵێک بەر لە ئێستا جۆرێک لە شیرینیان ھەیە خڕە و ڕەنگێکی قاوەیی تاریکی ھەیە، پێیان دەگوت( Negerboll – تۆپی نێگر ) لەبەر ئەوەی ڕەشپێستەکان پێیان وشەیەکی جوان نەبوو، گۆڕیان بۆ (Chokladboll – تۆپی شوکلات) سەیری گوگلم کرد( ٢٠١٥) ی دامێ.
    ئەمن دەزانم پەشێو، گەردی و قەرەداغی ئازاری مێروولەیەکیش نادەن، بەڵام ھەڵبژاردنی ئەو وشەیان ڕەشپێستەکان ئازار دەدات.
    بۆ ئەوەی نووسینەکەم، تووشی دووبارە بوون و وەڕسی نەبێت، ھەر ھێندە دەڵێم ئەو جۆرە وشانە، کە دەکەونە ناو بازاڕ ، پاش ئەوەی بە فیلتەری نووسەرەکاندا دەڕوات و بەکاری دەھێنن، بەرھەمێکی وەک ئەوەی ( ڕۆژ کەریم) ی لێدەردەچێت، کە مرۆڤ شەرم دەکات گوێ لێ بگرێت
    ریتا، ڕیتا
    تۆ پێستڕەشی
    تۆ قولەڕەشی
    قەدباریکی
    قەیناکە
    مەگەر لە ئەدەبی ڕەگەزپەرستەکان، گۆرانی ئەوھا ھەبێت، ئاخر دەڵێت تۆ ئەوھاشی ” قەیناکە” سووکایەتی پێکردن لەوە زیاتر.
    ئێستاش نازانم چۆن وشەی ( قژنیگرۆ) کەوتە ناو زمانی کوردی ( قژم نیگرۆ دەکەم، قژی نیگرۆبوو،…) لە کاتێکدا سەرچاوەی وشەکە ئیسپانیە و ھەڵگری روحیەتێکی ڕەگەزپەرستیە، ئێمە وشەیەکی زۆر جوانمان ھەیە، ئەویش( قژلوول- پرچلوول) ە، داکۆکی لە خۆمان ناکەم، بەڵام باوەڕناکەم بەکارھێنانی کۆمەڵێک وشە و دەستەواژەی ھەڵە، پەیوەندی بە ڕەگەزپەرستی، بریندارکردنی و سووکایەتیکردن بێت، بەرانبەر بە ئەوانیتر، بەڵام مانەوەکەی زیاتر پەیوەستە بەوە کە، دەسەڵاتە سیاسی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیەکەمان لە گۆڕان دەترسێن، ڕێگرن بۆ ئەوەی نەوەیەکی جیاواز لەوان دروست نەبێت.
    بەو توانەیە کەمەی کە ھەمە، لە ڕۆمانی ( جارێکیتر ھاوسەرگیری ناکەم) کە شەش ساڵی زیاتر خایەند، کارێکی زۆرم لەسەر ئەو وشە، چەمک، دەستەواژە، …کرد.
    دەزانم ھێزێکی گەورە دژی ئەو گۆڕانکارییە، بەرانبەر بە زمان و شێوازی بیرکردنەوە بەگشتی، بەڵام …
    بۆ ئەوەی بە ھەڵە تێم نەگەن، ئەدەبی ئێمە دەیان شیعر و پەخشانی جوانی تێدایە، وەک ھاوسۆزییەک لەگەڵ گەلانیتر، بەڵام کۆمەڵێک وشە ھەیە، گرنگە لە فەرھەنگ بسڕدرێتەوە و منداڵەکانمان فێری وشەی مرۆڤدۆستی ، ئاژەڵدۆستی و ژینگەدۆستی بکەین.
    داوای لێبووردن، لە ڕەشپێستەکان دەکەم کە ناچاربووم، ئەو وشانە بەکاربھێنم



کتێبی فەلسەفی ئازادی لێپێچینەوەی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی ئازادی لێپێچینەوە، لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەردا، کتێبێکی سەت لاپەڕەیی ڕەخنەیی فەلسەفییە، شەشەمین کتێبی چاپکراوی نووسەر و ڕەخنەگر دڵشاد کاوانییە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، لە دووتوێی بەرگێکی قەشەنگدا دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران.
ئەم کتێبە، شیکاری و ڕاڤەکردن و ڕەخنەگرتنە لە هەندێک لە فۆرم و دیدگا و بۆچوونەکانی ژان پۆل سارتەری گەورە فەیلەسووفی جیهان، بەتایبەتی لە کتێبی بوونگەرایی جۆرێکە لە مرۆڤگەرایی. سەبارەت بە ڕوئیا و بینینی بۆ ئێگزستانسیالیستی و چەمکەکانی بوون و خودا، ئازادی، لێپێچینەوە و بەرپرسیارییەتی هەڵنەهێندراو، نۆرمە ئەخلاقییەکانی پەیوەست بە سەربەستی و نا سەربەستی، لە دیارکردنی هەڵبژاردە ئەخلاقییەکانی مرۆڤ باسکراوە.
دڵشادکاوانی سەبارەت بە لایەنە ڕەخنەیەکەی کتێبەکە ڕایگەیاند: لە کتێبەکەمدا، خاڵم خستۆتە سەر هاودژییەکانی بۆچوونەکانی ژان پۆل سارتەر لە بوونگەرایی ڕێژەیی و پەشیمنابوونەوەی لە ڕوانینەکانی پێشووتری.
هەروەها گووتی: وەک چۆن سارتەر هەر جۆرە ڕەهاگەرایییەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕەتدەکاتەوە، کارەکانی سارتەر تێگەیشتنێکی کۆتایی یەکلاکەرەوە لە بوونگەراییمان بۆ دابین ناکەن. بوونی فرە بۆچوونی ئایدیۆلۆژی سەبارەت بە بوونگەرایی، لەوانەش پووچەڵکردنەوەی ئەم بۆچوونانە لەلایەن سارتەرەوە کتێبخوێنان هان دەدات بۆ بانگەوازکردن بۆ ئیرادەی ئازادبوون. ئەمەش مانایەکی تری ئازادییە کە لە کتێبەکە باسی دەکەین.
دیدە ڕەخنەیەکەی کتێبی ئازادی لێپێچینەوە، لەسەر هەرسێ پایەکانی ڕەخنەگری سارتەر ڕەخنەی مارکسیست و کۆمۆنیستەکان، ڕەخنەی ئایینی مەسیحی کاسۆلیکەکان، ڕەخنەی دیاردەناسیی. ڕاڤەی بۆ کراوە و جارێکی دیکە خراوەتە بەر ڕەخنە.
لە کتێبی ئازادی لێپێچینەوە گەڕان بەدوای مانای بوونی مرۆڤ لەم جیهانەدا- بە واتایەکی تر، ڕاستی بوونی مرۆڤ، خراوەتە بەر باس. بەتایبەتی لێکدانەوەکان و ڕەخنەکانی سارتەر، لە کتێبەکانیدا بۆ مەرگی خودا لە دروستکردنی مرۆڤی باڵا لای فریدیش نیچە. جارێکی دیکە بە زمانی کوردی و بۆ خوێنەری کوردی لەم کتێبەدا لێکدراونەتەوە.
کتێبی ئازادی لێپێچینەوەدا لە پاڵ وتارە فەلسەفییەکەیدا چەمکە زانستی و فەلسەفییەکانی بە سی یەک پەڕاوێز لێکدانەتەوە و پانزە کتێبی بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی وەک سەرچاوە، بۆچوونەکانی پێ پپشت ڕاست کراوەنەتەوە.




له‌ كناری ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌ بۆ كناری ئه‌ڵوه‌ن.. سه‌لام عه‌بدوڵڵا

به‌م به‌یانیه‌ ئه‌م شیعره‌م بیرهاته‌وه‌:
(ئه‌ڵوه‌نه‌ شیته‌ بگه‌ بگارم…با سه‌ری بیه‌م له‌ قه‌وم و كارم)
خاڵۆ ره‌شید كه‌ ده‌كاته‌ برای(حوسێن)ی دراوسێم، پێشی كۆچیدوایی، سه‌ره‌تا به‌ روویه‌كی خۆشه‌وه‌ و پاشان ئه‌و كۆپڵه‌ شیعره‌ به هۆره‌ بۆمی چڕی، كه‌ لێی بووه‌وه‌، نازانم چۆن پێكه‌نینه‌كه‌ی بزربوو، له‌گه‌ل هۆره‌كه‌ی چاوی پڕ فرمێسك بوو.
پله‌ی گه‌رمی هاوینی گه‌رمه‌سیر، ئاره‌ق له‌ به‌رد ده‌رده‌هێنێت‌، چین چین ئاره‌قه‌ ده‌كه‌ین و له‌ولایشه‌وه‌ كاره‌با وه‌ك ترافیكی لێهاتووه، ماڵه‌كانمان ده‌بێته به‌ كووره‌‌‌. له‌ڕاستیدا كۆڵانه‌كه‌مان له‌م كاته‌ وه‌ك شه‌قامه‌كانی كناری شاره‌كانی ئه‌ڵمانیایه‌‌، هاتووچووی لێده‌بڕێ، بێجگه‌ له‌ هاواری(مای فلته‌ر)و ده‌نگی بڵندگۆی میوه‌فرشه‌ گه‌ڕۆكه‌كان(ئه‌و رۆژه‌ به‌ده‌نگ هاواری شوتی به‌شه‌رتی چه‌قۆ، چوومه‌ ده‌ره‌وه. شووتییه‌كم هه‌لبژادر و وتم بێزه‌حمه‌ت بیشكێنه‌، كه‌چی فرۆشیاره‌كه‌ وتی: چه‌قۆم پێ نیه‌!) ئیتر منیش ته‌ریقم نه‌كرده‌وه‌.
نزیكه‌ی 18 ساڵه‌ كاك حوسێن دراوسێمه‌، گه‌رچی له‌ناو خێزانێكی گه‌وره‌ ژیا، به‌ڵام هاوسه‌ر و مناڵی نه‌بوو. پیاوێكی سووركه‌ڵه‌ی به‌خۆ‌، هێمن، بێوه‌ی و قسه‌له‌ڕوو بوو. هه‌ندێ جار گوێم لێ ده‌بوو كه‌ كه‌سێكی توڕه‌یه‌، منیش ئه‌و خه‌سله‌ته‌‌ تا دوا رۆژی ژیانی لێیم نه‌بینی. گه‌رچی رووی خۆشی پیشان ده‌دا، وه‌لێ مرۆڤ هه‌ستی ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێكی دڵشكاو راوه‌ستاوه‌، خه‌مباری لێ ده‌باری، تاقه‌تی كێشمه‌كێش و هه‌راوهوریا و جه‌نجاڵی نه‌بوو، وه‌ك بڵێی ده‌ستی شۆردووه‌ له‌ ململانی، خۆیی به‌ رتمی بێتام و وه‌ڕه‌سئامێزی رۆژگار داوه‌: سه‌ڕه‌ڕای كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ل په‌زه‌كه‌ی، ماڵئاوایی له‌ ژیان كردبوو پێش ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی‌ ئه‌به‌دی بكات.
من ئه‌و كاته‌ هێمنی و له‌سه‌رخۆیه‌كه‌ی و رێزداریم بۆ ده‌ركه‌وت، كاتێ یه‌كه‌م جار به‌شه‌و ده‌نگی بڵندگۆ بۆ بانگی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بۆ نویژ له‌ مزكه‌وته‌كه‌وه‌ به‌رزبووه‌وه، ‌خه‌وحه‌رامبووم و به‌ توڕییه‌وه‌ چووم بۆ ناو مزكه‌وته‌كه‌ و پێیانم وت: ده‌نگی بڵندگۆیه‌كه‌ زۆر به‌رزه‌، كه‌می بكه‌نه‌وه‌. سێ كه‌س نوێژیان ده‌كرد، له‌ناویاندا كاك حوسێن له‌ نویژه‌كه‌ی بووه‌وه‌، لای لێكردمه‌وه‌ و به‌ ده‌نگێكی هێمن وتی: باشه به‌سه‌رچاو. ‌
چه‌نده‌ سه‌ره‌نجم ده‌دا، جیاوازییه‌كی گه‌وره‌م ده‌بینی‌ له‌ نێوان ئه‌م و زۆرێك له‌ دانیشتوانی ئاواییه‌كه‌، ئێواران زۆربه‌یان له‌لای دوكانه‌كانی ئاواییه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ ده‌مه‌ته‌قه‌ی بێبایه‌خ و دووباره‌كراو، بوختان و هه‌ندێ جاریش خه‌ریك شۆخی و ده‌مه‌قاڵی كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. دنیا به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بڕۆخێ، ئاگایان لێ نیه( وه‌ من چه‌؟ موشكیله‌ی من نیه‌‌…خودا خاسی كه‌د…خودا كه‌ریمه‌. ئینشه‌ڵڵا…)
به‌م دواییانه‌ ده‌مبینی حوسێن له‌ پشت ماڵیانه‌وه‌‌ به‌ گۆچانێكه‌وه‌ شۆڕده‌بووه‌وه‌ بۆ گه‌وڕی په‌زه‌كانی كه‌ تێدا چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێكی به‌خێوده‌كرد و هه‌ر به‌ خۆیشی شوانیانی ده‌كرد تا بوون به‌ 40 سه‌ر مه‌ڕ، ئه‌وه‌ نه‌بێت به‌یناوبه‌ین برازایه‌كی هاوكاری ده‌كرد. حوسێن ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد له‌به‌ر هه‌ژاری، به‌پێچه‌وانه‌كه‌ كرێكارێكی خانه‌نشینی بوو و توانای دارایی باش بوو. ‌‌
به‌یانییه‌كی سه‌یره‌، له‌ به‌یانیانی رۆژه‌كانی تر ناچێت، جووڵه‌یه‌كی نائاسایی شه‌قامه‌كه‌ی گرتووه‌‌‌.

  • هیچ بووه‌؟
  • كاك حوسێن كۆچی دوایی كردووه‌!
  • چۆن؟
  • به‌ڵێ، ئه‌م به‌یانیه‌ په‌زه‌كانی دیار نه‌ماون و له‌وه‌ ترساوه‌ دزرابن، ئیتر به‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا به‌ گۆچانه‌كه‌ی و شه‌له‌شه‌له‌وه‌ له‌ كناری ئه‌ڵوه‌ن تا یاڵه‌كانی میلكان، به‌دوایان گه‌ڕاوه‌ و نه‌یانیدۆزیوه‌ته‌وه‌.
    خاوه‌ن په‌زه‌كانیتر له‌ خوار ئاوایی و كه‌سوكاره‌كه‌ی هه‌ستیان به‌ دیارنه‌مانی كرد و نه‌یانزانی چی لێهاتووه‌ و له‌ كوێیه‌‌. ئیتر ئه‌مانیش به‌دوای گه‌ڕاون. له‌ دواییدا به‌ مردوویی له‌ كناری ئاوه‌كه‌ دۆزیانه‌‌وه.
    چ سه‌فه‌رێكی سه‌خت و چاره‌ڕه‌شی به‌سه‌ر برد: پاش دیپۆرتی زۆره‌ملێی ساڵی 1975 له‌ كناری ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌ بۆ شاری سامه‌ڕا، به‌ خانه‌نشینی گه‌ڕایه‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ به‌ ته‌نهایی له‌ باوه‌شی ئه‌ڵوه‌ن سه‌ربنێته‌وه‌. ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ر له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ ‌دۆزرا‌یه‌وه‌ ‌كه‌ پێشی 48 نیشته‌جی بوو‌.
    كۆچكردوو له‌ سامه‌ڕا وه‌ك كرێكارێك له‌ كۆمپانیای ده‌رمان كاری ده‌كرد. كاتێ خانه‌نشین كرا، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ میلكان، بۆ ئه‌و شوێنه‌ كه‌ دڵی پێده‌كرایه‌وه‌. گه‌رچی ته‌نهایی لێده‌چۆڕا، به‌ده‌گمه‌ن ده‌چوو بۆ ناو شار، هه‌ر پێویستی پێنه‌مابوو. ئه‌و18 ساڵه‌ هه‌ر له‌ خوار ئاوایی ژیانی به‌سه‌ر برد، وای ده‌زانی له‌ناو به‌هه‌شته، ئه‌گه‌ر لێی دوور بكه‌وێته‌وه‌، ون ده‌بێت یان ژیان كۆتایی پێدێت، له‌وانه‌یشه‌ جۆره‌ په‌رچه‌ كرداری ده‌روونی ناخی بێت له‌به‌رامبه‌ر دیپۆرتكردنی زۆره‌ملێی یان ترسی هه‌بێت له‌وه‌ی‌ به‌ دووركه‌وتنی‌، هاژه‌ و سێبه‌ری داره‌كانی ئه‌ڵوه‌ن له‌ده‌ستده‌دا. ‌
    دوا هه‌واڵی ئه‌م شه‌و: مه‌ڕه‌كان به‌خۆیان گه‌ڕانه‌وه‌.
  • ئه‌ی به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه‌…ده‌ وه‌ره‌ له‌داخاندا شه‌ق مه‌به‌….به‌نه‌عله‌ت بن….خۆزیا دزرابان یان گورگ سه‌رتاپایانی شه‌لوپه‌ت بكردبا… تازه‌ كار له‌ كار ترازاوه‌ و جه‌نابیان به‌ باعه‌ باعه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌…ئه‌بینن چۆن ئه‌م سه‌گ بابانه‌ چونه‌ خوێنی حوسێن. ئاخر بۆچی هاتونه‌ته‌‌وه‌؟ خێره‌؟ ملیان بشكێنن و بڕۆن گه‌شته‌ڵی خۆیان بكه‌ن…هاتنه‌وه‌یان پوشێك ناهێنێ. ئه‌رێ ئێوه‌ مه‌ڕی عه‌جولی واتان بینیوه‌؟
    ئیمشه‌و شوێنه‌كه‌ی له‌بان زه‌وی گۆڕی بۆ ژێر زه‌وی، جیاوازییه‌كه‌شیان هێنده‌ زۆر نیه‌…رۆژگاره‌كانی له‌ جیهانێكی نامۆ و پڕ ژان و ته‌نهایی، خاڵی له‌ سۆز و دڵنه‌وایی و بایه‌خدان به‌سه‌ر برد…18 ساڵ له‌ دراوسێتیمان به‌ قه‌ت نیوه‌ی ئه‌م نووسینه‌ له‌گه‌ل یه‌كتر قسه‌مان نه‌كرد.
    ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌و رۆی و ئاگای له‌ دنیا نه‌ماوه‌ و منیش گه‌رچی له‌گه‌لی براده‌ریم نه‌بوو یان بۆ جارێك پێكه‌وه‌ چایه‌كمان نه‌خوارده‌وه‌‌، خه‌وم لێبڕاوه‌و بیر له‌ ژیانی غه‌ریب و تایبه‌تی ئه‌و ده‌كه‌مه‌وه‌: به‌ته‌نیا ژیا و به‌ته‌نیا ملی رێگای گرته‌به‌ر و رۆی،
    ماڵیئاوا و یادی به‌خێر.

    سه‌لام عه‌بدوڵڵا




بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گومڕا-69.. شەماڵ بارەوانی

بەشی(٦٩)
وا حیساب کە ئەو خەڵکە هەموو بزنن

یەکەم وتارم لە بادینان و لە دێی(دەربێسان)ی بچووک بوو.
بیرمە ساڵی یەکەمی فەقێیاتیمان بوو، نزیکەی مانگێک ئاوا ڕۆیشتینە فەقێیاتی، یەکسەر ڕەمەزان هات. مەلاکان و ئیدارەی قوتابخانەی ئایینی(محەمەدییە)گوتیان بڕۆنەوە تا دوای جەژن.
کە هاتمەوە، بە سەردانێک ڕۆیشتمە ماڵی باپیرەم لەو دێیەی دەربێسان.
لەوێ بۆ نوێژ ڕۆیشتم بۆ مزگەوتی دێیەکە. موختاری دێ(مام ئیبراهیم زێباری)کە منی بینی، گوتی: خودێ فەقێی بچیک مە چ مەڵا نینە و لازم تو خوتبەی بۆمە بدەی. گوتم بلا.
هەرچەندە لەو بڕیاری وتاردانەم زۆر دوودڵ بووم. ترسێکی زۆرم هەبوو لەوەی نەوەک نەتوانم وتارەکە بدەم.
ئاخر من تازە ڕۆیشتبوومە فەقێیاتی و پێشووتر هیچ جارێک وتارم نەدابوو و نەڕۆیشتبوومە سەرمینبەر.
تازەش قسەم بە موختاردابوو و دەبوا هەر وتارەکەیان بۆ بدەم.
بەهەرحاڵ، بۆ ئامادەکردنی وتارەکە گوێم لە وتارێکی مەلا(شێرزاد عەبدولوەهاب)گرت به ناونیشانی(تەوبە) ڕێک ئەو وتارەم لەکاتی گوێگرتنەکە هەمووی لای خۆم لەسەر وەرەقەیەک نووسییەوە و دووسێ جار بە تەنها وەک بڵێیت لەسەر مینبەرم و خەڵکێکی زۆر ئامادەی وتارەکەمن، دووبارەم دەکردەوە. ئایەت و ڕیوایەت و قسەکانی مەلاشێرزادم هەمووی باش باش ئەزبەرکرد و خۆم باش بۆ وتارەکە ئامادەکرد.
ڕۆژی جومعە هات و ڕۆیشتمە مزگەوت، بەرلەوەی بڕۆمە سەرمینبەر، دڵم سەدوبیستی لێدەدا و ترسێکی بێئەندازە هەموو بوونی داگرتبووم و لە دڵی خۆم هەر قسەم بەخۆم دەگوت و بە خۆمم دەگوت: باشە هەی فەریکەفەقێی نەزان، تۆ جارێ قول و فول لێکتری جیاناکەیتەوە، بۆچی خۆت تووشی ئەو بابەتی وتاردانە کرد؟
بەخوا ئەوڕۆ لەبەردەم ئەو هەموو خەڵکەی ئابڕووت دەچێت و وتارەکەت پێ تەواو نابێت.
کاتی وتاردانێ هات و بەسەر مینبەرەکە کەوتم. لۆ بەلایێ خاڵۆم(زرار)هاتبوو بەردەمم و لەسەرەتای وتارەکە تا کۆتایی، دیقەتم دا، لە تۆقی سەرم تا بنی پێیەکانم هەمووی سەیردەکرد.
جا خاڵۆم چەند تەنزاوی و شێوە کۆمێدییە.
ترسی بەردەم ئەو خەڵکە هەمووی لەلایەک، هی خاڵۆشم به تەنها لەلایەک.
لە دڵی خۆم دەمگوت: بەوخوایه یەک هەڵە بکەم، خاڵۆم بە تەعلیق و شۆخییەکانی دەمکات بە فیلم.
سەرتان نەیەشێنم، بە هەزارحاڵ تا ئینەلحەمدەکەم کرد.
هەستم کرد دەم و گەرووم وشک دەبێت و چاوەکانم تاریک دادێن و سەرم دەسووڕێت.
ئای خوایە من چی بکەم؟ وەلڵاهی ئەوەی لێی دەترسام ئێستا ڕوودەدات و ئابڕووم دەچێت.
زمانم کەوتە تەتەڵە و هەردووک قاچەکانیشم وەک بی ناو ئاو دەلەرزین. چ لەرزینێک، دەتگوت سەما دەکەم. هاهاها.
دەمگوت هەر ئێستا لە هۆش خۆم دەچم و دەکەوم.
بەو مانگی ڕەمەزانەی خەریکبوو هاوارکەم و بڵێم: خێرا پەرداخێک ئاوم بۆ بێنن، خێرا کاکە من خنکام.
وتارەکەم نزیکەی نیوسەعاتی خایاند. تا دەدەقەی سەرەتا بە هەزار تکا و بەو ڕەزاڵەتی و ترس و سەما و شتە قەتاندم. دواتر هێدی هێدی ترسەکەم نەما و زاڵ بووم.
ئینجا گەرووم بووەوە و کەوتمە لاساییکردنەوەی مەلاشێرزاد و دەستم کرد بە شیڕەشیڕ و خۆگوشین و قسەی زل.
دواتر کە وتارەکە تەواوبوو و ڕۆیشتمەوە ماڵی باپیرەم، خاڵۆم دەستی کرد بە شۆخیکردن و پێکەنین و تەعلیقلێدان و گوتی: وەلڵاهی دەمگوت ئێستا دەبوورێتەوە. کوڕە تۆ ڕەنگت لە ڕوو نەمابوو لە ترسان.
ئەوە قاچەکانت بۆ وا دەلەرزێن؟ دەتگوت ڕەقس دەکەیت. وای پێ دەگوتم و قاقای دەکێشا.

دواتر کە ڕۆیشمەوە بۆ حوجرە، ئەوبەسەرهاتەم بۆ فەقێکان دەگێڕایەوە و هەمووان پێدەکەنین. دەمگوت: بەخوا هەر یەکەم لەحزە زەحمەتە، دواتر زۆر ئاسان دەبێت.
گەر فەقێیەک لێیپرسیبام: چۆن بتوانم خۆم کۆنترۆڵ بکەم و نەترسم لە کاتی وتاردانێ؟
دەمگوت: یەک شت بکە. وا حیساب بکە ئەو خەڵکە هەمووی بزنن. ئەوکاتە هیچ ترسێکت لا نامێنێت. من هەر وادەکەم.
کە وام دەگوت، دەبوو بە قاقا.
لە دێیەکەمان، دێی(بارەوان) زۆرجار دەڕۆیشتمە چۆڵایی و دارێکم لە شێوەی مایک لە عەرد دەچەقاند و عەلەساس ئەوە مایکی مزگەوتە و یەک دنیا خەڵکیش لەبەردەمم ئامادەن و من وا خەریکم وتاریان بۆ دەدەم. بەو شێوازه پڕۆڤەم دەکرد.
یەکەم وتار کە باسم کرد، ئاوا بە ترس و لەرزەوە دەستم پێ کرد.
دواتر لێی ڕاهاتم و ماوەی چەندین ساڵ و لەچەندین دێ و دەڤەر و شوێنی جیاوازی وەک: دەڤەری کەندیناوە، دەڤەری کەرکووک، دەڤەری خۆشناوان و بلباسان و لای شەقلاوە، دەڤەری کۆیە، دەڤەری بادینان و دهۆک، لەناو سەنتەری شاری هەولێریش لە چەندین مزگەوت وتارم دا و خەڵکێکی زۆر ئامادەی مزگەوتەکە و وتارەکە دەبوون و هەر فشەشم پێ دەهات و زۆر سەرکەوتووانە وتارم دەدا.




”من ڕاستیی ڕووناکیم له‌ تیشکدا”.. ڕزگار شێخانی

ئێواره‌ی 26/10/2007 ، له‌ کتێبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم، دڵشاد عه‌بدولڵا کۆمه‌ڵێک شیعری بۆ کوردی ئه‌م شاره‌ خوێنده‌وه‌. من به‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌، باسی شیعر و ئه‌زموونی ئەوم کرد.

ده‌کرێ تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وه‌ی شیعرێک، له‌ خوێنه‌رێکه‌وه‌ بۆ یه‌کێکی تر جودا بێت و ئه‌م هه‌موو تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وانه‌یش جودابن له‌ هی شاعیر. بۆیه‌ ڕێگه‌ به‌ خۆم ده‌ده‌م، بۆ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ فه‌زا و مێتودی نووسینی دڵشاد، له‌سه‌ر قه‌سیده‌ی ”شه‌وه‌کانی ئامیتا به‌درێژایی بابل”، که‌ ئه‌مساڵ چاپی کردووه‌، بوه‌ستم و زۆر به‌ کورتی و به‌ چڕی ئاماژه‌ به‌ لایه‌نێکی گه‌ش و باشی شیعره‌که‌ بکه‌م. ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ مێژوو. مێژوویه‌کی زۆر کۆن. نزیکه‌ی 600 ساڵ پێش له‌دایکبوون، سه‌رده‌می حکومڕانی ”نه‌بوخه‌زنه‌سیری دووه‌م” و هێرش و په‌لاماره‌کانی بۆ سه‌ر سوریا، فه‌له‌ستین و میسر. له‌ هه‌مان سه‌رده‌مدا، دروستکردن و نوێکردنه‌وه‌ی ”بابل”، که‌ له‌م واقیعه‌ سه‌خته‌دا جێگه‌ی ئه‌شق و جوانییش هه‌بوو. ئه‌م ئه‌شق و جوانییه‌یه‌، ئه‌مڕۆ دڵشادی شاعری، نزیکه‌ی 2600 ساڵ به‌ناو کۆڵانه‌کانی مێژوودا گه‌یاندۆته‌ ”بابل” و له‌وێ ‌ له‌ چاوی ئه‌وه‌وه‌، شته‌ ورده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م ده‌بینین و به‌ ده‌نگی ئه‌ویش گوێمان له‌ گۆرانییه‌کانی ئه‌شق ده‌بێت‌.
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم و ئاگام لێی بێت، پێشتر چاوی شیعری نوێی کوردی تا ئه‌وێ بڕی نه‌کردووه‌.

له‌م شیعره‌دا دوعا و نزا هه‌یه‌ بۆ ”مه‌ردۆک”ی شای خوداکانی بابل و شا ”شه‌مش”. شیعره‌که‌ به‌ قه‌ڵه‌می ڕه‌ش نووسراوه‌، به‌ڵام، له‌ سپیێتی نێوان دێڕه‌کاندا شیعرێکی تر هه‌یه‌، جوولانه‌وه‌ و وێنه‌ی تیایه‌، چاو نایانبینێت، به‌ڵام هه‌ستیان پێده‌کرێ.
”من ڕاستی ڕووناکیم له‌ تیشکدا
به‌چاوی کوێره‌وه‌ ته‌ماشای چیم ده‌که‌ن؟
بوکی ده‌ریام له‌ خه‌یاڵی هه‌ر یه‌کیکتاندا.” ل/52
من وه‌ک خوێنه‌ر، له‌م سێ دێڕه‌دا‌ وێنه‌ و جولانه‌وه‌ی جوانیان تێدا ده‌بینم. که‌ ده‌ڵێ: ”من ڕاستی ڕووناکیم له‌ تیشکدا” ئه‌مه‌ ده‌ربڕینێکی ته‌واو سوفیانه‌یه و ”بووکی ده‌ریا”یش یه‌کسه‌ر زه‌ینم بۆ ئه‌فسانه‌ی ”ئه‌فرۆدیت”ی خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌با، ئه‌و ده‌مه‌ی ”ئه‌فرۆدیت” وه‌کو بووکێکی جوان له‌ که‌فوکوڵی ده‌ریا له‌دایک بوو.
نووسینی شیعری مێژوویی، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک کارێکی زۆر سه‌خته‌. ڕه‌نگه‌ یه‌کێکیان ئه‌وه‌ بێت، هه‌تا دوورتر به‌ره‌و ئاسوی مێژوو برۆین، ئه‌وا که‌سه‌کان، ڕووداو و شوێنه‌کان زێتر تێکه‌ڵی ئه‌فسانه‌ ده‌بن و سنووره‌کانیان کاڵده‌بنه‌وه‌. لێره‌دا تێگه‌یشتنی شاعیر و مێژوونووس جیاده‌بێته‌وه‌. مێژوونووس سه‌‌رگه‌ردانی ئه‌وه‌یه‌ رووداوه‌کان، کات و شوێنه‌کان وه‌کو خۆیان بنووسێته‌وه‌ و وه‌سفیان بکات.، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆی بکرێ له‌ ئاووهه‌وای ئه‌و سه‌رده‌میش ده‌پێچێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م تێگه‌یشتنه‌، ‌ له‌ دنیای داهێنای ئه‌ده‌بی و هونه‌ریدا ‌زۆر بایه‌خیان نییه‌. ئه‌وه‌ ته‌نیا نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانن ده‌توانن له‌ سه‌فه‌ری وا دا سه‌رده‌مێکی کۆنکریتی میژوویی، له‌ گۆشه‌یه‌کی تره‌وه‌ ببینن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنێته‌وه‌ ئێستامان. سه‌رسام نابین، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌فه‌ری وا دا، ببینین مناره‌ی بابل ده‌جوولێ. سه‌رسام نابین ئه‌گه‌ر ببینین شاعیر له‌ باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌که‌دا، له‌ به‌ر سێبه‌ری دار زه‌یتونێک له‌ نێوان حامۆڕابی و نه‌بوخه‌زنه‌سیردا دانیشتووه‌ و باسی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مڕۆی تورکیا بکه‌ن. ئه‌مانه‌ و دروستکردنی ”که‌س”ی تر و ڕووداوی تریش، له‌ دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه‌.
له‌ڕاستیدا سه‌ختیی نووسینی شیعری مێژوویی لێره‌وه‌ ده‌سپێده‌کات. چۆن دتوانرێت له‌ فۆڕمێکی هونه‌ریدا مێژوو بهێنرێته‌‌ ئێستامان، که‌ ڕه‌ش و سپی نه‌بێت، به‌ڵکو ڕه‌نگین بێت؟
با ئه‌م چه‌ند دێڕه‌، هه‌وڵدانێک بێت له‌ نزیکبوونه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ فه‌زای شیعری دڵشاد عه‌بدوڵڵا، که‌ 30 ساڵ زێتره‌
ده‌نووسێت. سی ساڵیش زێتره‌ له‌ناو کۆڕی خه‌باتی کوردایه‌تییه‌. له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، شه‌ڕێکی کولتووری، سیاسی و سه‌ربازی له‌ دژیدا ده‌کرا، ئه‌و ده‌م زۆر سه‌خت بوو بۆ نووسه‌ران، هاوسه‌نگی له‌ نێوان ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تدا ڕابگرن. ره‌نگه‌ زۆر سه‌خت بێت نووسه‌رێک بدۆزیته‌وه‌، که‌ شیعری بۆ ئایدیۆلۆژیا، بۆ حیزب، بۆ سه‌رکرده‌، بۆ جه‌نگاوه‌ر نه‌نووسیبێت. ئه‌م ئه‌زموونه‌ی خۆمان و ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی ئه‌ورووپایش، به‌تایبه‌تی له‌ نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی و شه‌ڕی ساردیشدا، ڕاستییه‌کی ساده‌مان پێده‌ڵێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: که‌ بۆ نووسه‌ر زۆر سه‌خته‌ هاوسه‌نگی له‌ نێوان ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تدا ڕابگرێت و ماڵی شیعر وێران نه‌کات.
به‌ڵام، له‌ ئه‌زموونی نووسه‌رایه‌تی دڵشاد دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون و ئاشکرایه که‌ ئه‌و، ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی ڕاگرتووه‌ و ماڵی شیعری ئاوه‌دان کردووه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ زۆر گرنگ نه‌بێت، که‌ شاعیر چ کاره‌یه‌ و له‌کوێ و چۆن ده‌ژی، ئه‌وه‌ی که‌گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چی به‌رهه‌مدێنێت. چونکه‌ له‌ ئاکامدا، هه‌ر به‌رهه‌مه‌کان ده‌مێننه‌وه‌ و له‌ ئه‌وانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ شاعیر و سه‌رده‌مه‌که‌ی.
من ئه‌زموونی دڵشاد وا ده‌بینم، که‌ به‌ زمانی ناخ ده‌دوێت. ئێمه‌ گوێمان لێیه‌تی، زمانێکی‌ چه‌ند هێمن و له‌سه‌رخۆیه‌‌، وه‌ک که‌ خۆیشی که‌سێکی هێمن و له‌سه‌رخۆیه‌. گوێمان لێیه‌ به‌م زمانه‌ هێمنه‌ی ناخ، باسی ئه‌و شته‌ وردانه‌ و ئه‌و جووڵانه‌وانه‌ بکات، که‌ ئێمه‌ هه‌ندێجار ده‌یانبینین و هه‌ستیان پێده‌که‌ین، به‌ڵام ناتوانین باسیان بکه‌ین.

٢٦/١٠/ ٢٠٠٧ ستۆکهۆلم




مه‌رگ گۆرانیی دۆزه‌خه‌.. به‌ختیار محه‌مه‌د

مه‌رگ سێبه‌ری مانگی ڕوخساره‌كانه‌
مه‌رگ گۆرانییه‌كه‌ له‌ دۆزه‌خ
ژیان حه‌قیقه‌تێكه‌
له‌ناو زبڵخانه‌كان و
له‌ناو شوێنه‌واره‌ ونبووه‌كان
هه‌موومان به‌شێكین
له‌ جنسی قه‌له‌ڕه‌شكه‌ و
به‌شێكیشین له جنسی كۆتری سپی.
خواش ده‌ره‌قه‌تی مه‌رگ نایێ
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتێكه‌ له‌ ئه‌زه‌ڵه‌وه‌
جه‌سته‌ ده‌مرێ
ڕۆح ده‌چێته‌ ناو باخچه‌ی وشه‌كان
ئازادی چه‌ند جوانه،‌
كه‌ به‌سه‌ر مه‌رگ سه‌رده‌كه‌وێ!
له‌ كوێ؟ له‌ دڵی جه‌نگاوه‌رێك.
له‌ناو گۆڕدا مه‌رگ هه‌یه‌
خواش هه‌میشه‌ ده‌چێته‌ ئه‌وێ
ئه‌وه‌ ئاسمان نییه‌ كه‌ ماڵی خوایه‌،
به‌ڵكو گۆڕه‌‌ ماڵی ئه‌و.
مه‌رگ وه‌ك چپس
ساڵه‌كان ده‌خوا.
مه‌رگ هه‌ژارانی
خۆشتر ده‌وێ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندان
مه‌سیح وای گوت.
فریشته‌ و مه‌رگ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ دۆستن
مه‌سیح كه‌ له‌ گۆڕدا هه‌ستایه‌وه‌
وای گوت.
هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانیش ده‌ڵێن:
فریشته‌ و مه‌رگ دۆستن،
نه‌ك شه‌یتان و مرۆ
له‌ به‌هه‌شتی خاپووركراوی عه‌ده‌ن.

به‌ختیار محه‌مه‌د




نان گۆڕستانی ورگه‌.. فەرهاد کەریم

ویژدان چۆته‌ ناو سه‌رم، ورگی مر‌ۆڤم پڕ کردووه‌ له‌ پیاسه، له‌ ناو ورگی مرۆڤ مه‌گری، گوو ده‌بارێ به‌ گریان، ده‌می پڕه‌ له‌ چه‌قۆی شه‌ڕ، ئاشتی ئاوده‌ست، برسی مردن و تینوه‌ خوێن، سه‌ری ئه‌شکه‌وت پڕله‌ ترس، دۆزه‌خ و به‌هه‌شتی بێ چراو شه‌وه‌ زه‌نگ چاو، له‌ ناو با و باوه‌ڕ شکاوه‌و مردووه‌، ده‌ست و پێی درێژ بووه‌، پێشبڕکێیه‌کی قۆڕه مردن، ژیان له‌ ناو ورگیدا روخاوه خراپ،‌
ژیان له‌ ناو ورگیدا بریندار
له‌ ناو ورگیدا مردووه ژیان ‌‌‌‌
ده‌ستی درێژ بووه‌ بۆ ورگی
بۆ ورگی پێی درێژ بووه
‌ورگی پڕ سه‌ری بووه
سه‌ری بۆته‌ ورگ
ورگی مرۆڤ له‌ مه‌یدانی جه‌نگ ده‌چێت له‌ گۆرستانێکی خاپور، جه‌نگ گۆرستانیش وێران ده‌کا،
ورگی مرۆڤ گۆڕی ناو گۆرستانی وێرانی دوای جه‌نگه‌،
گۆڕت له‌ ناو ورگتدایه‌ چ وێرانه‌یه‌که‌ ورگت، له‌ ناو ورگت وه‌ره‌ ده‌رێ پێش مردنت خۆت مه‌نێژه‌، ده‌سته‌کانت کورت که‌وه‌ بۆ سه‌ر دڵت، هه‌نگاو بنێ بۆ ویژدان له‌ ناو ورگت وه‌ره‌ ده‌رێ، برسیبه‌ بۆ ژیان، ناو ورگت مردنه‌، ورگ په‌ناگه‌ نیه‌ هه‌تاوی سوتانه‌ سێبه‌ری ژه‌هر، ده‌ست به‌ ورگی که‌س وه‌مه‌نێ بۆ وه‌ستان، ده‌ڕوخێ ورگ وه‌ک مرۆڤی جه‌نگه‌کان، ده‌دۆڕێ ورگه‌ مرۆڤ،
به‌ لای خواره‌وه‌‌ مه‌ڕۆ ته‌ڕه‌ وه‌ک باران، به‌رده‌ ڕه‌ق،
مردن‌ هه‌ر مردنه‌ له‌ ئاوه‌دانی ورگبێ یا له‌ چۆڵی ژیان،
له‌ ده‌ره‌وه‌ی ورگ باران ته‌ڕی کردووم، ئازاری زۆرم کێشا تا برسی نه‌بم،
بۆ ئاوه‌دانی ورگ نووزانه‌وه‌ و بچووک و سێبه‌ر،
گوو- مان کرده‌ هزر، هه‌میشه‌ وتوومه‌ بارانیش ببارێ ژیان له‌ گوو پاک نابته‌وه‌، ‌
هاتوومه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ورگ
نه‌ شیعرێکی ته‌ڕ ده‌نووسم
نه‌ پێکه‌نین ده‌خه‌مه‌ سه‌ر زمانم
ڕووم له‌ مرۆڤه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ی دژه‌ ورگه‌
ئاوێنه‌یه‌کی ڕووته‌ مرۆڤی ئه‌مڕۆ ده‌ستی درێژه و هه‌نگاوی خێرا بۆ ورگ مه‌رگه
له‌ گه‌ڵ مه‌رگی خۆیدا ده‌ڕواو پێده‌که‌نێ
پێکه‌نینی به‌ مردن دێ له‌ ناو ورگیدا ده‌مرێ
له‌ مردن ناگا پێده‌که‌نێ، له‌ پێکه‌نین ناگا ده‌مرێ
روونه‌ ئاوێنه‌یه‌ هزری ورگن، ده‌خواو ده‌ڕی و ده‌مرێ‌




حه‌میده‌فه‌ندی، شیعر و شۆڕش.. یاسین برایم

(65) ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، شیعرێك له‌ گۆڤاری هه‌تاو، له‌ ژێرناوی (میرم با به‌س بێ1)، به‌ قه‌ڵه‌می گه‌نجێكی برادۆستی به‌ ناوی (حه‌مید حوسێن مه‌لا سیده‌كانی2) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. شیعره‌كه‌ (16) دێڕه.‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م شیعره‌ له‌ خه‌یاڵ و زمانی كه‌سمان نه‌بێت و شیعرێكه‌ و له‌نێو گۆڤارێكی كوردی به‌ تاقانه‌یی ماوه‌ته‌وه‌. به‌ كوردییكی جوان و ڕه‌وان نووسراوه‌‌، ساده‌ وه‌ك دڵی ئه‌و مرۆڤه‌. له‌نێونیشانی شیعره‌كه‌ ئه‌مه‌ دیاره،‌ ئاڕاسته‌ی میر (پاشا و گه‌وره‌ی وڵات) كراوه‌. وه‌ك نزایێكه‌ و داواكاریێكه له‌ شێوه‌ی شیره‌ت‌، تێیدا باس له‌ زوڵم و گرتن و كوشتن و تاوان و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تی كوردی هه‌ژار ده‌كات. له‌ ڕێگه‌ی په‌یڤه‌وه،‌ دیوێكی ناشیرینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌خاته‌ ڕوو. شیعره‌كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یێك پاش ڕووخانی ڕژێمی پاشاییه‌تی نووسراوه‌. به‌شی زۆری شاعیرانی ئه‌وكات شیعریان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ نووسیوه‌ و هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕیووه‌. به‌ نه‌مانی ڕژیمی پاشایه‌تی و هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادیی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم)یان له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌. ئه‌و شیعره‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ ڕه‌شه‌یه‌، كه‌ تێیدا كۆتایی به‌ ڕژێمی پاشایاتی دێت. بیری زۆربه‌یان وابوو ئیدی له‌مه‌ودوا، و‌ڵات به‌ره‌و خۆشی و ئازادی و ئارامی و یه‌كسانی و كه‌شوهه‌وایێكی سیاسی و كاتی به‌ده‌ست ده‌هێت و خه‌ڵكی عێراق ده‌حه‌سێته‌وه‌؛ وه‌لێ ده‌سه‌ڵاتی دوای ئه‌ویش، له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی جاران ڕۆیشت و بگره‌ ڕه‌شتر و خوێناویتر و ماڵوێرانیتر ده‌رچوو. له‌م شیعره‌ گله‌یی ده‌كرێ و ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ له‌ (به‌گ)ێكی نه‌خوێنده‌وار، ده‌بێته‌ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق، ڕه‌نگه‌ ئه‌م به‌گه‌ هه‌ركوردی خۆمان و ده‌ڤه‌ری خاوه‌ن شیعره‌كه‌ بێ. له‌ دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌شی زۆری كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو و ئاغا و به‌گ و شێخ و سه‌رۆك خێل و عه‌شیره‌ت، ده‌كرانه‌ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان. ئه‌م دیارده‌ و كولتووره‌ ناشیرین و نه‌خوازراوه‌، له‌سه‌رده‌می ئێسته‌ش بره‌وه‌ی هه‌یه‌. له‌م شیعره‌ سێ كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار ناویان هاتووه‌. كه‌سیێك وه‌ك مه‌لیك، مه‌به‌ستی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌مه3‌. پاشایه‌كی بچكۆڵ و نه‌زان و ساویلكه‌ و بێده‌سه‌ڵات. (وه‌سی4)، خاڵی پاشا و (نووری سه‌عید5)ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی ڕژێمی عێراق. ڕه‌خنه‌ی تووندیان لێ ده‌گرێت و له‌كاتێكدا‌‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌ ژیان نه‌ماوون. شیعرێكی ساده‌یه‌ و هی گه‌نجێكی كوردپه‌روه‌ره‌، بوێرانه‌ ده‌ئاخڤێ و حه‌قگۆ و ڕاست و جوان و پڕ هه‌ڵوێست. دواتر ده‌چێته‌ به‌ره‌ی گه‌له‌ چه‌وساوه‌كه‌ی و به‌ (قه‌ڵه‌م و تفه‌نگ) و سه‌نگه‌ر له‌ دژی زوڵم و داگیركاری و ناحه‌زانی كورد ده‌گرێت، تا ده‌مرێت ئه‌م سه‌نگه‌ره‌ جوان و پیرۆزه‌ چۆڵ ناكات و بگره‌ پیرۆزتر و پته‌وتریش ده‌كات، تا چۆك به‌ دوژمنان داده‌نێت. ڕاستییه‌كه‌ی. هه‌ڵوێستی جوانی ئه‌م شیعره‌ له‌ كار و كرده‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌. تا ژینئاوایی، له‌به‌ره‌ی گه‌له‌ چه‌وساوه‌كه‌ی ده‌بێت. ئه‌و نه‌بوو به‌ شاعیر و خاوه‌نی دیوان. نه‌بوو به‌ شاعیری ڕژێم و ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ربار و دیوانی ئه‌وان گه‌رم بكات. ئه‌و ڕاستگۆ بووه‌ له‌ گه‌ڵ خودی خۆی، كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئه‌سپی خۆی له‌ مه‌یدانی شیعر تاوبدات، وازی هێناوه. چیدیكه‌ی نه‌نوسیووه‌ و چ ڕسته‌ و وشه‌ و دێڕه‌ شیعڕیكی ئه‌و، ناچێته‌ نێو چ گۆڤار و ڕۆژنامه‌یێك. له‌ چ كۆڕێك شیعر ناخوێنێته‌وه‌ و كه‌س به‌ شاعیر نایناسێت و هه‌ر ئه‌م شیعره‌ی له‌ گۆڤاری هه‌تاو به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌هره ‌و ئیلهام و هه‌تاوی شیعری ئه‌ویش بۆ هه‌میشه‌ ئاوا ده‌بێت.

” من له‌ نێزیكه‌وه‌ ئاگاداری ژیان و كار و چالاكییه‌كانی ئه‌وم، به‌س ئه‌و شیعره‌یه‌ی نووسیوه‌ و چ شیعرێكی دیكه‌ی نییه‌، ئه‌وكات من له پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی بووم له‌ ڕواندز له‌ ساڵه‌كانی 1959 و 1961، پێشتر ئه‌ویش له‌ ڕواندز بوو و شیعره‌كه‌شم خوێندووته‌وه‌ و منیش ئه‌وكات شیعرم ده‌نووسی و ئیستاش هه‌مه‌، به‌س له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول، مامۆستا بووه‌ پێشمه‌رگه‌ و چ شیعر و نووسین و شتی دیكه‌ی نییه‌ و دابڕا و چووه‌ شاخ، به‌س كه‌سێكی ڕۆشنبیر و شاره‌زا و فه‌رمانده‌یێكی لێهاتوو و ئازا بوو ئه‌وه‌ لای خه‌ڵك ئاشكرایه.‌6″ ‌
ئه‌و مامۆستا كوێستانییه‌ی نه‌بوو به‌ شاعیر، وه‌لێ بووه‌ نموونه‌یێكی جوان، شۆڕشگێڕێكی بوێر و ناسراو و پڕ سه‌روه‌ریی و به‌رخودانی مه‌زن. بۆ به‌ده‌ستهینانی ماف و ئازادی و داد و یه‌كسانی، به‌رگری له‌ خاكه‌ ژیرده‌سته‌و میلله‌ته‌ چه‌وساوه‌كه‌ی ده‌كات. ژیانێكی ساده‌ و خاكیی و به‌هادار هه‌ڵده‌بژێرێت. له‌ شۆڕشدا، وه‌كوو شۆڕشگێڕێك و په‌روه‌رده‌كاریكی پر هه‌ڵوێست و دڵسۆز و نه‌وه‌یێكی چاونه‌ترس و سه‌ربڵند وه‌ك هه‌ڵگورد په‌روه‌رده‌ ده‌كات. فه‌رمانده‌یێك ده‌بێته‌ ڕێچكه‌شكێن بۆ خه‌بات و قوربانیی و به‌ده‌سهێنانی ئازادی و ڕزگاری و مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد.
شیعره‌كه‌، بۆ جوانی یار و خۆشه‌ویستی و ژوان نییه‌. بۆ نیشتیمانیكه‌، ئه‌و وه‌ك ئاشقێكی وه‌فادار، له‌ پێناوی قوربانیی ده‌دات. ئه‌و ده‌بێته‌ هۆگری شاخ و لووتكه‌ و به‌رد و كانیاو و ئه‌شكه‌وت و گرد و نهاله‌كان، ده‌یكاته‌ ژوانی هه‌میشه‌یی. ئه‌شق له‌ پێناو نیشتمان و ئازادی. وه‌ك هێمن هاوارده‌كا:
ئاشقی چاوی كه‌ژاڵ و گه‌رده‌نی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی كێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من7
ئاشقی نانه‌ ڕه‌قه‌ و شۆڕشێكی ماندوو و هه‌وای ئازادی و هه‌ڵۆی لووتكه‌كان ده‌بێت و باوه‌شی گه‌رمی نیشتمان به‌رنادات. ئه‌و نه‌بوو به‌ شاعیر، بوو به‌ شۆڕشگێرێك له‌ چه‌شنی گیڤارا.

میرم با به‌س بێ كـــــــــــــــــاری زۆرداری
كرده‌وه‌ی پیس و ئیـــــــــــــــــشی به‌دكاری
به‌سه‌ واز بێنه‌ له‌ پیــــــــــــــــــــــاوی هه‌ژار
ڕه‌ش و ڕووت مه‌به‌ بۆ سوخره‌و بێگار
نه‌ماوه‌ ده‌وری كوشــــــــــــــــــــتن و برین
ڕێگری و چه‌ته‌ یاخۆ مـــــــــــــــــــاڵ دزین
به‌سه‌ واز بێنه‌ تۆ له‌ خــــــــــــــــوێن مژی
پیاوت مه‌نێره‌، گا جــــــــــــــووت بكوژی
گه‌ر تۆ ئیــــــسلامی به‌خۆت ده‌ڵێی میر
چۆن هێرش ئه‌به‌ی بۆمــــــــــــاڵی فه‌قیر
گه‌ر پیاوی چاكــــــــــــــی خاوه‌نی ئایین
چۆن حه‌ق وه‌رئه‌گرێ تۆ له‌ مێش هه‌نگوین
به‌گم له‌ پیشه‌ت به‌ســـــــــــه‌ وه‌ره‌ خوار
تۆش ڕووخای ئه‌مجا له‌گه‌ڵ ئیستعمار
ئه‌و ڕۆژه‌ شكا، پـــــــشتی ئێوه‌ی به‌گ
نوری و وه‌سیان ڕاكێشا وه‌ك سه‌گ
جارێكی دیكه‌ تۆ به‌ چــــــــــــــــــــــاوانت
نابینیته‌وه‌ جێگه‌ی جــــــــــــــــــــــــــــارانت
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمـــــــــــــایه‌داری
دوژمنی كورد و چـــــــــــــینی هه‌ژاری
یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ســــــــه‌ر ســـنوری
جاســــــوسی بكه‌یت له‌بۆ مام نوری
كه‌ی ئه‌بێ نائب، نه‌خــــــــوێنده‌وار بێ
هه‌ر ئاغا و به‌گ و پیاوی زۆردار بێ
خاوه‌ن دێهات و چــــه‌ك و دینار بێ
له‌بۆ حكومه‌تی، وه‌ك خـــــزمه‌تكاربێ
ئا به‌م شێوه‌یه‌، مه‌لیك بۆی نووسی
بیكه‌ره‌ نائب، ئه‌ی خـــــــــــــــاڵه‌ وه‌سی
قوڕت به‌ســـــــــــــــــــه‌ری نامه‌ گیراوه‌
بۆ كوێ ده‌ر ئه‌چی له‌م به‌ند و باوه‌
هه‌موو ده‌زانن، ده‌ســـــته‌ی جمهوری
نائیبه‌تی تۆو پیلانی نـــــــــــــــــــــــــوری

یاسین برایم _ ڕواندز

——————————-

په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان.

  1. گۆڤاری هه‌تاو، ژماره‌ (144). 30/11/1958، ساڵی پێنجه‌م.
  2. حه‌مید حوسێن حه‌مه‌د (حه‌میده‌فه‌ندی) (1934_2023), ده‌رچووی په‌یما‌نگه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر، له‌ گوندی دێلزیان ده‌بێته‌ مامۆستا و دواتر ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سیده‌كان؛ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه و چه‌ندان پله‌ی جۆراوجۆر ده‌برێت و تا ده‌بێته‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌. زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی باش زانییوه‌‌. فه‌رمانده‌یه‌كی دیار و كه‌سێكی كوردپه‌روه‌ر بووه‌.
  3. مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م (1935_1958)، ته‌مه‌ن 23 ساڵ. كه‌مئه‌زموون و بێده‌سه‌ڵات.
  4. عه‌بدولئیلاهی وه‌سی (1909_1958) خاڵی مه‌لێك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م بوو، زۆر خراپ و زوڵمكار بوو، دواتر گرتیان و له‌ گۆڕه‌پانیكی شاری به‌غدا هه‌ڵیانواسی و دواتر پارچه‌پارچه‌یان كرد.
  5. نووری سه‌عید (1888_1958) له‌ (1030_1958) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو بۆ ماوه‌ی 28 ساڵ حوكمی كرد و 14 جار بووه‌ سه‌رۆكوه‌زیران و له‌ كوده‌تایه‌كه‌ی 14ی ته‌مووز به‌ جلی ژنان گیرا و كوشتیان.
  6. فه‌رزنده‌ ئه‌فه‌ندی حوسین، 1945، سیده‌كان، خانه‌نشین به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، هه‌ولێر، 7/3/2023.
  7. ديوانی هێمن موكریانی، شیعری كوردم ئه‌من، به‌هاری 2708، ل89.

  • له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره‌(6490)، 27/3/2023 بلاوكراوه‌ته‌وه‌.



چۆنییەتی بەرنگاربوونەوە و کۆتاییهێنان بە تیرۆر لە کوردستان.. نادر عەبدولحەمید

ترۆری هونەرمەندی لاو (خواناس وریا) لە چەمچەماڵ لە ئێوارەی (٢١-٦-٢٠٢٣)، باسگەلێکی گەرمی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبوک و میدیای ئینتەرنێتی جۆراوجۆر.
بەو پێیەی کە بکوژ دوای دەستگیرکردنی ڕایگەیاندبوو کە ئەو کارەی بۆیە ئەنجامداوە چونکە جیاوازی بیروڕایان هەبووە لەسەر ئایین و ئیسلام، لێرەوە لە لایەن کەسانی سەربە ئیسلامی سیاسی و کۆنەپەرست و دژە ئازادی بیروڕا، ئەم تاوانە جێگەی دەستخۆشانە و لە لایەن کەسانی ئازادیخواز و ئاتەئیست و کۆمۆنیست و سێکیولار و ئینساندۆستەوە جێگەی نەفرەت و سەرکۆنەکردن بووە.
یەکەمین پەرچەکردارێک، کە بینرا بریتی بوو لە ڕیسواکاری ئەم تاوانە و لایەنگرانی تاوانەکە، و ئەو فکر و جیهانبینیی و ئەو بانگەوازخوازە ئایینیانەی کە بزوێنەر و هاندەری بکوژ بوون بۆ ئەنجامدانی.
ئەم هەڵمەتە فکری و فەرهەنگی و میدیایی و سیاسییە بەجیا لە ڕوانگە جۆراوجۆرەکانی، بۆ سەرکۆنەکردن و پاشەکشەپێکردنی بەرەی کۆنەپەرستی و دژە ئازادی و ئیسلامی سیاسی، نەک هەر کارێکی پێویست بوو، بەڵكو بەردەوامبوونیشی هەر پێویستە، بەڵام ئەم چوونە جەنگی فکری و میدیایی و فەرهەنگیـیە، کە بەزۆری ئاتەئیست و سێکیولارەکان پێی هەڵدەستن، بەتەنها کافی نیـیە.
دیارە زۆرێکیش چوونەتەسەر بواری یاسا، نەک هەر بۆ سزادانی ئەم تاوانکارە، بەڵکو بۆ بەرگریکردن لە ئازادی بیروڕا لەسەر ئاستی کۆمەڵگە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە ئازادی بیروڕا دەربڕینیان دەستەبەر کردووە، لەگەڵ دانانی یاسای پێشڕەوتر کە هەم ئازادییەکی بەرفراوانتر بگرێتەخۆی بۆ هاوڵاتیان، وە هەم سنورداری دەستدرێژیـیەکانی بانگەوازخوازان و ئیسلامی سیاسیش بکات.
ئەمەش سەری کێشاوە بۆ ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەردوو زۆنی زەرد و سەوزی هەرێمەکە، کە بۆچی ئەو یاسایانە تەنها مەرەکەبی سەر کاغەزن؟ بۆچی بەپێی هەمان ئەو یاسانەی کە لە ئارادان، سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانی ئەم بەرە کۆنەپەرستیـیەی ئیسلامی سیاسی و بانگەوازخوازانی ئایینی دانانرێت، کە ڕۆژانە و بە ئاشکرا جگە لە سوکایەتی بە کەرامەتی ژنان و ئازادیخوازان و ئەوانەی پێچەوانەی ئەوان بیردەکەنەوە، بانگەوازی توندوتیژی و کوشتوبڕیش دەکەن بەدژیان؟
لێرەوە هاوبەرژەوەندی حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە، بەم بەرە کۆنەپەرستیـیەوە خراوەتەڕوو، وە ئومێد بە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران خراوەتەلاوە بۆ سنوردارکردنەوە و کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆسەر ئازادیـیەکان و تیرۆری ئازادیخوازان و دژبەرانی ئیسلامی سیاسی، و ئەو ئاکامگیریـیە هاتۆتەپێش کە ئەوە ڕێکخراو بوون و یەکگرتنە، بە هێنانەدی بەرەیەکی بەرگریکاری جەماوەریی، لە کەسانی ئازادیخواز و ڕێکخراوە سیاسی و جەماوەریی و پیشەییەکان کە دەتوانێ بەڕووی ئەم بەرە کۆنەپەرستییەدا بووەستێتەوە، و دەستکۆتای بکات لە دەستدرێژی و ئەنجامدانی تیرۆر، وە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەردوو زۆنەکەش ناچار بە پەیڕەوی کردن لە یاسا بکات.

بابزانین لە ڕوانگەیەکی ماتریالیستییەوە ڕێگا چارەی کۆتاییهێنان بە تیرۆر، چییە؟
ئەنجامدانی تیرۆری جەستەیی وەیا مەعنەوی لە کۆمەڵگەدا، هەم دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕێکخراوە سیاسیـیەکان و دامودەزگای سیخوڕی و ئاسایشی سەربە دەسەڵاتێکەوە ئەنجام بدرێت، وە هەم لە ڕێگەی تاکە کەسێکەوە کە سەربە هیچ حزب و ڕێکخراوێک نەبێت، و بۆ هیچ دەزگا و حزب و دەسەڵاتێکیش ئەم کارەی ئەنجام نەدابێت، بەڵکو لای وابێت کە ئەم کردەیە وەفاداربوونە بە بەها و بیروباوەکانی خۆی، وەک لەم تیرۆرەی چەمچەماڵدا وا دەردەکەوێت.
ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئەمە کردەیەکی تاکە کەسیی دابڕاوە، بەڵکو لەم حاڵەتەشەدا هەر کردەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسییە و لە ڕێگەی ئەم تاکە کەسەوە جێبەجێ کراوە، تاکە کەس لێرەدا نوێنەرایەتی شتێکی ماددی و بابەتی کۆمەڵایەتیـیانە دەکات، بێ ئەوەی خۆی هۆشیار بێت بەم نوێنەرایەتییە، یان لە دەرەوەی ئیرادەی خۆی کراوە بەنوێنەر، ئەمە ئەو شتەیە کە پاڵنەر و بزوێنەریەتی بۆ ئەنجامدانی ئەم کردەیە، کە تاوانە و خۆشی تیایدا دەبێتە قوربانی.

پەیوەستکردنەوەی ئەم دیاردەیە و سنوردارکردنی تەنها بە لێکدانەوەی کێشەی دەرونی و شەخسیـیەتی، یان پەروەردەیی ژینگەیەکی بەرتەسکی وەک خانەوادە و گەڕانەوە بۆ گرێوگۆڵەکانی تافی مناڵی و لاوێتیی تاکە کەس، ناتوانێت جەوهەری ئەم دیاردەیە بە تەواوی دەرخات، گەرچی دەشێ ئەمانەش بەشێک بن، بەڵام کرۆک و ناوەڕۆکی دیاردەکە پێک ناهێنن.
تیرۆر بەرهەمی دیدگا و جیهان بینیـیەکە کە زاڵە بەسەر کۆمەڵگەدا، جا چ جیهانبینیـیەکی فەلسەفی، نەتەوەیی وەیا ئایینی بێت، کە ئینسان لە منداڵیـیەوە تا گەورە و باڵغ دەبێت پێی هۆقن دەکرێت، و دەکرێتە بەها و پیرۆزیـیەکانی، کە دەبێ خۆی و کەسانی تریش لە پێناویدا بکاتە قوربانی.
تیرۆر هەڵقوڵاوی ڕێبازێکی فکری و سیاسییە، وەک چۆن جەنگ بەردوامی سیاسەتە بەشێوەیەکی توندوتیژ، تیرۆریش بەهەمانشێوە بەردەوامی سیاسەت و ڕێبازێکی سیاسیـیە، شێوازێکی عەمەلیـیە تا ئەو جۆرە لە فکر و سیاسەت باڵادەست و زاڵ بێت بەسەر کۆمەڵگەدا، یان ئەگەر زاڵبوونەکەی لە ژێر مەترسیدا بێت، بەم کردە تیرۆریـیە هەوڵبدرێت باڵادەستیـیەکەی وەلانەخرێت.
منداڵێک کە لە سێ دەیەی ڕابردووی کۆمەڵگەی کوردستاندا چاوی بەجیهان هەڵێناوە، لە بارودۆخێکدا گەورە بووە کە ڕۆژانە نەک هەر لە ماڵەوە دەمکوتکردن و سەرکوتکردنی بینیوە، بەڵکو لەدەرەوەی چواردیواری ماڵەوەش بینیویەتی توندوتیژی و دەستبردن بۆ چەک بۆ یەکلاکردنەوەی هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، تیرۆری سیاسی و کوشتنی دیلەکانی شەڕ لە جەنگی ناوخۆدا، … نەریتێکی ئاسایی و بەربڵاوی حزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی و بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی بووە، هەروەها بەردوامیش گوێبستی وتاری نوێژی جومعە و بانگەوازخوازان بووە کە چۆن دنەی موسوڵمانانیان داوە کە نابێت هیچ ڕەخنە و قسەیەک لەسەر ئیسلام قبوڵ بکرێت و دەبێ زۆر بەتوندی دژایەتی بکەن و ڕێی لێبگرن و نەهێڵن دووبارە ببێتەوە، ئیتر ئەو کەسە بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت، دەبێتە هەڵگری هەمان ئەو نەریتە ڕیشەدارە، کەسانی تر دەکاتە قوربانی و خۆشی دەبێتە یەکێک لە قوربانیانی.
بەڵام بۆچی وەک زۆر نەریتی ڕیشەدارتر کە ئێستا لە ئارادا نەماون، ئەم نەریتە کۆن و بێ کەڵک نابێ و ناپوکێتەوە؟ لەسەرەوە ئاماژەمان بەوە داوە کە چۆن بەرژەوەندی حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە لەگەڵ بەرەی کۆنەپەرستی و سەرکوتی ئازادی و دەمکوتکردنی هەر دەنگێکی ناڕازیدایە، نەک هەر ئەوەش، بەڵکو خۆی دامودەزگایەکی ڕێکخراوە لە ئاسایش و میلیشیای پێشمەرگەیی و دەزگای سیخوڕی، بۆ توندوتیژی نواندن بەدژی جەماوەری ئازادیخواز و زەحمەتکێشی هەرێمەکە.
سەیرکەن، نەک هەر، هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، کێبڕکێیانە لەسەر کێشکردنی فڵان سەلەفی و بانگەوازخواز و شێخ و خاوەن تەکیە و مەلای مزگەوت، و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم و ئەو حزبی ئیسلامی، بەڵکو حزبی ئۆپۆزیسیۆنی لیبڕاڵ قەومیی (نەوەی نوێ)ش لەم مەیدانەدا، زۆر لەو حزبانەی دەسەڵاتدار جددیتر خەریکی ئەم کێبڕکێیەیە و کەناڵی ئاسمانیشی بۆ کردوونەتەوە! ئەمەش لە دوا ئەنجامدا گەشە پێدەری ئەو ژینگە کۆنەپەرستیـیەیە کە سوکایەتی کردن بە کەرامەتی ئازادیخوازان و ژنان و فتوای توندوتیژی بەدژیان لە مینبەر و میدیاکانیانەوە پەرە پێدەدات و ڕەشەکوژی ژنان و دەستبردن بۆ تیرۆری ئازادیخوازان و دژبەرانی فکری و سیاسی لەناو کۆمەڵگەدا دەکاتە کارێکی ئاسایی.
لێرەدا پرسیارێکی تریش دێتە ئاراوە کە بۆچی ئەو حزبانە، بە دەسەڵاتدار و بە ئۆپۆزیسیۆنیانەوە، ئەم ڕێگەیان گرتۆتەبەر و نایانەوێت ڕێگەی لایەنگری لە بەرەی ئازادیخواز و جەماوەری زەحمەتکێش بگرنەبەر دژی ئەو بەرە کۆنەپەرستیـیەی کە ئێستا هاوبەرژەوەند و هاوپەیمانیانن؟ دەوترێ کە بەرپرسانی حزبی و حکومی، عەقڵیـیەتێکی دواکەوتووی شاخ و عەشایەری و بنەماڵەیی و ئایینیان هەیە.
ئەمە ئەگەر بە ڕواڵەت بۆ حزبەکانی دەسەڵات مەعقول بێتە پێش چاو، بەڵام ناتوانێت لێکدانەوەیەک بێت بۆ ئۆپۆزیسیۆنێکی ناسیوناڵ لیبڕاڵ، کە مێژووی شاخ و عەشایەر و بنەماڵەی نیـیە، کەچی ناشیەوێت وەک ئۆپۆزیسیۆنێک ئەمە بکاتە خاڵێکی لاوازی دەسەڵات لە دژایەتی کردنیدا بۆی، بەپێچەوانەوە، وەک ئاماژەمان پێداوە کێبڕکێش دەکات بۆ کێشکردنی ئەم بەرە کۆنەپەرستیـیە ئیسلامیـیە بۆلای خۆی.
بۆیە ئەمە سیاسەت و ڕێبازێکی ئاگاهانە و هەڵقوڵاوی بەرژەوەندی چینایەتی؛ ئابووری و سیاسی واقعیـیە، کە لە لایەن حزبەکانی دەسەڵاتەوە هەم بە دامودەزگای داپڵۆسێنەر و سەرکوتگەر بەرگری لێ دەکەن، هەم بە هاوپەیمانەتی و سازشکاریان لەگەڵ بەرەی کۆنەپەرستی ئیسلامی، و هەم بە “عەقڵیەتی شاخ” و هێزی حزبی و بنەماڵەیی و عەشایەرییش، وە لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنی لیبراڵییشەوە بە عەقڵیەتی مۆدێرنی بورژوازیانەی شاری.
ئەم واقعیەتە کاتێک بەڕوونی دەردەکەوێت کە سەرنج بدەینە کۆمەڵگەی کوردستان، دەبینین دوو کەرت بووە. لایەکی ئەم کۆمەڵگەیە کەمینەیەکی دەسەڵاتداری خاوەن حکومەتی هەرێم و خاوەن پشک لە حکومەتی ناوەندیـیە، خاوەن ملیشیا و دادگا و ئاسایش و دەزگای سیخوڕی و میدیایەکی زەبەلاح و مۆنۆپۆلکەری بازرگانی و زەویوزار و پڕۆژە ئابووریـیەکان و خاوەن ملیار و ملیۆنەها دۆلارە، خاوەن هاوبەرژەوەندیـیە لەگەڵ دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و وڵاتانی ئیمپریالیستی ڕۆژئاوا و ئەمریکا.
لایەکیش زوربەی هەرە زۆری جەماوەری خەڵکی کوردستانی عێڕاقە، کە بێکاری و هەژاری داسەپاوە بەسەریاندا و بەدەست کەمی خزمەتگوزاریـیە سەرەتایـیەکانی ژیانی وەک ئاو و کارەبا، داودەرمان و خەستەخانە، خوێندن و خوێندنگا و خراپی ڕێگاوبانەکانەوە دەناڵێنن، و نەک موچە کلکوگوێ بڕاوەکانیان دوادەکەوێت و ساڵانە چەند موچەیەکیان لێ دەبڕدرێت، بەڵکو مناڵەکانیشیان دەبێ خۆیان ئامادە بکەن تا ئەو (٣٢) ملیار دۆلارەی کە حکومەتی هەرێم قەرزدارە، وەک باجی سەر ژیان و ئایندەیان تەحەمولی بکەن، کە ساڵ بە ساڵیش قەرزەکە بە سود و فایدە و زیاتر و زیاتر دەبێت.
لەبەرامبەر ئەم بارودۆخەشدا وەنەبێ خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و ئازادیخوازان بێدەنگ و دەستەوستان بووبن، بەڵکو هەمیشە لە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن و خۆپێشاندان و ڕاپەڕیندا بوون، و نەک هەر وەڵامی خواستەکانیشیان نەدراوەتەوە، بەڵکو بە ئاگر و ئاسنیش ناڕەزایەتیـیەکانیان سەرکوتکراوە، هەڵسوڕاوان و چالاکوانیشیان لێ دەسگیرکراوە، بە ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی ئازادیخوازیشەوە.
لێرەوە بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران بەشێکی ئەم کێشمەکێشە چینایەتیـیەیە کە دەسەڵاتی بورژوا قەومی فەرمانڕەوا لە ڕێگەیەوە دەیەوێت لە قاڵبی بدات و بە سەرکوتکراوی ڕایبگرێت و نەهێڵێ بتەقێتەوە بەڕوویدا وەک ڕاپەڕین و شۆڕش.
نەک هەر ئەمەش بەڵکو کێشمەکێشی حزبەکانی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی ناسیوناڵی لیبڕاڵ بەڕوویاندا، لە لایەنێکیدا لەسەر چۆنیـیەتی بەهرەبەرداری و دەستبەسەراگرتنی ناڕەزایەتیـیە کۆمەڵایەتیـیەکان و شەپۆلی خۆپێشاندان و ڕاپەڕینی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و لاوانی کچ و کوڕی بێکار و بێ ئایندەکراوە، تا بەجۆرێک ئاڕاستەبکرێت کە لایەک دوور بخرێتەوە لەوەی گشت ئەم سیستمە ئابووری – کۆمەڵایەتیـیە و دامەزراوە سیاسییەکەی لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بپارێزێت لە لافاوی نەفرەتی جەماوەری ڕاپەڕیوو، وە لە لایەکی تریشەوە لە ڕێگەی سواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانەوە بتوانن نەک هەر وەک “بزووتنەوەی گۆڕان” پشکێشیان بەرکەوێت لە دەسەڵاتدا، بەڵکو بەنیازن تەواوی دامودەزگای سەروو ئیرادەی ئەم جەماوەرە، لە پەرلەمان و حکومەت بگرنە دەست خۆیان.
بەڵێ پایەی مادی و کۆمەڵایەتی ئەم داسەپاویـیەی کۆنەپەرستی و سەرکوتگەریـیە بەسەر ئەم هەرێمەدا، ئەم کەرتبوون و ناکۆکییە چینایەتییەیە. مانەوەی فکر و ئایدیا و نەریتی دواکەوتوانەی سەدەکانی ڕابڕدوو، پایەێکی مادی کۆمەڵایەتی؛ دەرەبەگایەتی و کۆیلایەتی و عەشایەری ئەوتۆی نەماوە کە لەسەری بوەستێت و دووبارە بەرهەمی بهێنێتەوە، ئەمانە بۆیە ماونەتەوە، چونکە بەرژەوەندی چینی دارای کوردستان، مانەوەی دەسەڵاتە بورژوا قەومییە ئیسلامییەکەی لەم هەرێمە، و هاوئاهەنگییەکەشی لەگەڵ ستڕاتیژی بورژوا ئیمپیریالی جیهانی و دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە، پێویستی پێیانە کە بەردەوام دووبارە بەرهەم بهێندرێنەوە.
بەم پێیە ئەو ژینگەیەی کە تیرۆر دەتوانێت تیایدا درێژە بەخۆی بدات ئەم واقعە چینایەتیـیە سیاسیـیەیە لە کوردستان، بۆیە لە ڕوانگەی مارکسیزم و بەرژەوەندی چینی کرێکارەوە، خەبات بۆ سنوردارکردن و کۆتاییهێنان بە تیرۆر و توندوتیژی، وەک پرێنسیپ و ستڕاتیژ، بەستراوەتەوە بە نەهێشتنی ئەو ژینگەیە کە سەرمایەداری و دەسەڵاتی بورژوا قەومیـیە.
واتا گرێیخواردووە بە سەروساماندان بە خەباتی چینی کرێکار و زەحمەتکێش دژ بە چینی بورژوازی و دەسەڵاتەکەی، گرێیخواردووە بە ئاسۆدارکردنی ئەم خەباتە بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و دامەزراندنی حکومەتی کرێکاری، کە ئەمەش بە دەوری خۆی وەڕێخستن، بەهێزکردن و ڕێکخراوکردنی بزووتنەوەیەکی سۆشیالیستی بەهێز دەخوازێت لە دەرونی ئەم کۆمەڵگە سەرمایەداریـیەی کوردستان، کە لێکهەڵپێکراو بێت بە چینی کرێکار و ڕێکخراوە و سەندیکا و یەکێتیـیە کرێکاریـیەکان و ڕێکخراوەی فێمێنیستی ژنانی کرێکار و زەحمەتکێش و لاوان و گەنجانی سۆشیالیست و یەکانگیریش بێتەوە لەگەڵ هەمان بزووتنەوە لە سەراسەری عێڕاقدا.
گرتنەبەری ئەم ستڕاتیژە کۆمۆنیستیـیەیە، کە دەبێتە پاشەکشەکردن بە نفوز و هەژموونی فکری و سیاسی و عەملی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی بورژوازی؛ چ ئیسلامی سیاسی کۆنەپەرست و تیرۆریزمەکەی، چ ناسیونالیزمی دەسەڵاتدار و سەرکوتگەرییەکەی، چ لیبرالیزمی قەومی ئۆپۆزیسیۆن و ڕیفۆڕمە پوچەکەی. وە بەگشتی بارودۆخێک لە کۆمەڵگەدا دێتە ئاراوە کە ئەو بزووتنەوە بورژوازیانە و حکومەت و دەسەڵات و حزب و گروپ و دەستەجاتەکانیان پەلبەستوو دەکات، تا نەتوانن دەستدرێژی بکەنەسەر ماف و کەرامەتی خەڵک و تیرۆر ئەنجام بدەن.

کۆتایی حوزەیرانی ٢٠٢٣




میدیای كوردی و كێشه‌كانی دونیا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ

له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ ، به‌ گه‌لێك هۆ و ئه‌گه‌ر ، له‌ پێشه‌وه‌یان ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ر خاكی خۆی له‌ كورد كراوه‌ ، ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هاوڕێی لایه‌نه‌كانی دی هه‌میشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ، بۆیه‌ به‌و چه‌شنه‌ هه‌رگیز بۆی نه‌ڕه‌خساوه‌ له‌و ئاسته‌دا بێ‌ یا بووبێت به‌و سه‌رچاوه‌ و ئاوهه‌ڵدێره‌ی ڕووبار و جۆگه‌ی لێ بووبێته‌وه‌ و خوێنه‌ر ، پاشانیش گوێگر و له‌ دوایشدا بینه‌ری تێركردبێ و پێویستی باخه‌ربوونی له‌ پێشهاته‌كانی دونیای بۆ فه‌راهه‌م كردبێ ، به‌و ڕاده‌یه‌ی ناچاری چاو له‌ده‌ری نه‌كردبێ و له‌ گه‌ڕان به‌ دوای ڕاستیدا له‌ ده‌رگای تری‌ نه‌خواستبێ… ئه‌م حاڵه‌ته‌یش تا پێش ڕاپه‌ڕین و ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ( له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌ پاشڤه‌بڕه‌كانیشی) ڕه‌نگه‌ پاساوێكی هه‌بووبێ ، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ كه‌ خۆی له‌ سێ ده‌یه‌ ده‌دا ‌، هیچ پاساوێك ‌ دیاره‌ به‌ده‌رد ناخوا ، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا هۆیه‌كانی گه‌یاندن و پێكڕاگه‌یشتن به‌ڕاده‌یێك پێشكه‌وتوون و له‌ په‌ره‌سه‌ندندان دونیایان كردووه‌ته‌وه‌ گونده‌ ده‌پازده‌ ماڵیه‌كه‌ی جاران…

ئێستا ڕۆژنامه‌نووسانی كورد و میدیای كوردی هیچ پاساوێكیان نه‌ماوه ‌، له‌وه‌ی به‌هه‌ندگرتنی شایان و به‌ڕوانین و جیهانبینی كوردی و كوردستانی له‌ پێشهات و ڕووداوه‌كانی دونیا بڕوانن…
مه‌به‌ستیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ‌؛ ڕۆژنامه‌نووسی كورد ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كه‌دا بن و گۆشه‌گیر نه‌مێننه‌وه‌ و له‌ ڕاست كێشه‌ و پێشهاته‌كانی دونیا ، به‌تایبه‌تی كێشه‌ هه‌ڵایساوه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان قسه‌ی خۆیان هه‌بێ كه‌ جگه‌ له‌ باخه‌به‌ركردنی وه‌رگری كوردی له‌و كێشانه‌ ، ڕوئیایه‌كی كوردیش له‌م نێوانه‌دا پێك دێنێ كه‌ له‌ نێوه‌نده‌كانی میدیای دیاری جیهان حسابی بۆ بكرێ ببێ به‌ سه‌رچاوه‌ بۆ میدیای باوه‌ڕپێكراو به‌تایبه‌تیش له‌و هۆیانه‌ی ڕۆژانه‌ به‌و (به‌رامبه‌ر)ـه‌وه‌ په‌یوه‌ستن ، به‌نموونه‌ كێشه‌یه‌كی وه‌ك كێشه‌ی سۆدان ، یان ململانێی ژێراوژێری ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ، یاخود مه‌سه‌له‌ی پێكهاتنی ، یا دمگۆی پێكهێنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فراوان ، یاكێشه‌ ئابوورییه‌ جۆراوجۆره‌كان یا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ژینگه‌وه‌ هه‌یه (كه‌ زۆر گرینگه‌ و میدیای ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌قه‌ڵه‌م زیاتری پێدا نه‌هێناوه‌) له‌ كاتێكدا به‌ پێی هه‌ندێ ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ری باوه‌ڕپێكراوی دونیا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر جوگرافیای ژیانی ئێمه‌ هه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ زیاتر بێت له‌ شوێنی دیكه‌ …
یاخود مه‌سه‌لا نموونه‌ی ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌كانی وڵاتێكی وه‌كو ژاپۆن و له‌ ڕووی هه‌ستانه‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندن و كێبه‌ركێی پیشه‌سازی و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی دونیادا… یا تاقیكردنه‌وه‌ی چین و هه‌ندێ وڵاتی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و تاد .. كه‌ ڕۆژانه‌ و وه‌كات كه‌ناڵه‌كانی دونیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن و بووه‌ به‌ به‌شێك له‌و ڕێڕوونییه‌ی بۆ خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌رانی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن .‌

هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و مه‌سه‌له ‌و پێشهاتانه‌ و زۆری دیكه‌ش كه‌ له‌ دونیادا ڕووده‌ده‌ن یا پێشبینی ده‌كرێن ڕوو بده‌ن ، چاو ده‌ده‌ینێ میدیای كوردی نه‌ك نه‌یداونه‌ته‌به‌ر ڕوناهی به‌ڵكو وه‌ك پێویست به‌ هه‌ندیشی نه‌گرتوون كه‌ ڕێگه‌ ڕوونتر بكاته‌وه‌ و كه‌سی كورد له‌ ئاگاداربوونی له‌ ڕووداوه‌كانی دونیا به‌رپێی خۆی باشتر ببینێ…

میدیای كوردی ، بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ زۆربه‌یان زمانی دیكه‌ نازانن ( به‌تایبه‌تی لێره‌ له‌ خوارووی كوردستان) ، پرسی دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان مه‌سه‌له‌ ناوخۆیی و كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داده‌نرێ… سه‌رده‌می گۆشه‌گیری به‌سه‌رچوو… ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نه‌وه‌ی تازه‌ به‌ڕاستی به‌بیری هه‌ستانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ ئینتیما ناوی دێ و هه‌روه‌ها بنیاتنانه‌وه‌ ته‌یار بكه‌ین.
له‌هه‌موو دونیا ئه‌مڕۆ ئه‌وپه‌ڕگیری له‌ هیچ بوارێكدا هیچی لێ هه‌ڵناكڕێ و ئه‌و كاردانه‌وه‌یشی نه‌ماوه‌ كه‌ جاران به‌چه‌شنه‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك ته‌ماشا ده‌كرا…
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ ، سه‌رده‌می به‌شداری و هاوبه‌شیكردن و ڕوانینه‌…

له‌ په‌راوێزگرتنی كێشه‌كانی دونیا و له‌سه‌ر ڕانه‌وه‌ستان و بایه‌خ پێنه‌دانی بۆشاییه‌كی هه‌ستپێكراوی له‌ میدیای كوردی دروست كردووه‌ ، به‌ جۆرێك مۆڕكی ناوخۆییایه‌تی به‌كه‌ناڵه‌ ئاسمانییكانیشه‌وه‌ پێ بزر نه‌كراوه‌.
چونكه‌ میدیا ، هه‌ر میدیایه‌ك به‌ ئاماده‌یی په‌یامنێر یا كامێرای ده‌ره‌وه‌ جوگرافیاوه‌ به‌و ئاسانییه‌ ناتوانێ خوێنه‌ر و بینه‌ر بخاته‌ سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی باوه‌ڕ پێ كردن و جێی متمانه‌ ئه‌گه‌ر لانی كه‌می ڕاستی ڕووداوه‌كانی تێدا نه‌بێ ..
هه‌قه‌ ڕووناكبیر و ڕۆژنامه‌نووسان له‌ ڕوانین و جیهانبینیاندا به‌ زۆر هۆ كه‌ له‌ مووقه‌ڵێشان ون نییه‌ به‌و ئاراسته‌ و ئامانجه‌ له‌پێش خه‌ڵكی دیكه‌دا بن…




کاتێک دەمامکی “کوردایەتی” دەکەوێ!.. عەبدوڵا ساڵح

دوای پتر لە سێ دەیە لە دەسەڵاتی “کوردایەتی”، ئەوەتا بەرهەمی ئەم دەسەڵاتە، کە حزبەکانی ئەم بزووتنەوەیە پیادەیان کردووە، زۆر بەئاشکرا لە کوردستانی عێڕاق بەدی دەکرێ. ئەمڕۆ لە هەر سوچێکی ئەم سەرزەمینەی ناوی هەرێمی کوردستانی عێڕاقە، جگە لە ڕق و بێزاری و نەفرەت لە دەسەڵات، شتێکی تر نابیستی، ڕق و توڕەبوونێکی پەنگخواردوو لە ئەگەری هەر تەقینەوەیەکدا ئەم تەخت و تاراجە دەکاتە تۆزی بانان.
دەستەواژە سواوەکانی وەک (کوردایەتی- نیشتمان – خوێنی شەهیدان – کوردبوون – کوردستان یان نەمان …هتد) لە بازاڕی سیاسەتدا ئەمڕۆ لە کوردستان پولێک ناکەن، بەپێچەوانەوە بەرهەمی ئەم هاتوهوریایە بە ئاقارێک گەیشتوە کە بادانەوە بەرەو دەسەڵاتی مەرکەزی لە بەغدا بۆتە ئاوات و مەرامی بەشێکی بەرچاو لەم کۆمەڵگایەدا و هەر هەنگاوێک بەو ئاقارە جێگای پێشوازیە! ئەوتا لە ڕاپرسیەکدا کە (دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان) پێی هەستاوە لەژێر ناوی (ڕاپرسیيەك دەربارەی دۆخی هه‌رێم و ئاینده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان) کە پتر لە نۆ هەزار کەس بەشداری تێدا کردوە لەوەڵامی پرسیارێک دەربارەی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا کە ئایا لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە؟ لە سەدا حەفتاو نۆ (%٧٩) بە بەڵێ وەڵامی داوەتەوە(١).
ئەمە خۆی بەرهەمی ئەو نائومێدیـیەیە کە لە “کوردایەتی” پاشەکەوت بووە و باڵی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگایەکی چەند ملیۆنی کە تا دوێنێ بەشێکی بەرچاوی فریوی شیعاری (کوردستان بەهەشتی زەمین – بەردی وەک گەوهەرە – زەڕڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری – ئەی کوردینە با دەست لەناو دەست کەین هەموو …هتد) شیعارگەلێک کە ئێستا بۆتە مایەی گاڵتەجاری.
ئەمڕۆ بەئاشکرا و زۆر بەڕوونی ئەو دەمامکە لە ڕووی “کوردایەتی” لاکەوتوە و ڕووە ڕاستەقینە دزێوەکەی دەرکەوتووە کە جگە لە برسیەتی، ماڵوێرانی، خەفەکردنی دەنگی ئازاد، زیندان و ئەشکەنجە، بەتاڵانبردنی سەروەت و سامان، نەخۆشی، نەخوێندەواری، بێبەشبوون لە هەموو خۆشیەکی ژیان … چی تری لێپاشەکەوت نەبوو!
ئەوەتا ئێستا و لەژێر سایەی ئەم دەسەڵاتی کوردایەتیـیە، بڵاوبونەوە و مامەڵە بە مادە هۆشبەرەکان بۆتە دیاردەیەکی ڕۆژانە، برسیـیەتی و بێکاری بەرۆکی سەدان هەزار کەسی گرتووە بەتایبەتی گەنجان و بەناچاری ڕێگای مەرگ بەرەو هەندەران دەگرنەبەر تا لەم بارودۆخە دەرباز بن، دیاردەی سواڵ کردن، لەشفرۆشی، دزین، ڕفاندن، کوشتنوبڕین لەنێو ئەندامنی یەک خێزاندا، باوک ڕۆڵەکانی خۆی دەکوژێ، برا برا دەکوژێ، بێمتمانەیی بە دەزگای دادوەری وای کردوە خەڵک پەنا بەرێتە بەر توانای خۆی بۆ تۆڵە سەندن، ئەمە جگە لە قوربانیانی ڕێگاوبان کە دەکرێ وەک شەڕێکی بەردەوام، بەڵام بێدەنگ، هەژمار بکرێ، خۆ دیاردەی ژنکوشتن لەسەر “شەرەف” دەمێکە کوردستانی بردۆتە چڵەپۆپەی لیستی ئەو وڵاتانەی ژن تیایاندا دەچەوسێتەوە و دەکوژرێ ئەویش تەنیا بەتاوانی ژن بوون!
ئەم دەسەڵاتە بەجۆرێک بۆتە جێی نەفرەتی جەماوەر تەنانەت کارە باشەکانیشی، ئەگەر هەبن، بەگومانەوە سەیردەکرێن.
یەکێک لە دیاردە سەیر و سەمەرەکانی ئەم کوردستانە، مووچە دابەشکردنە، کە بۆتە مەسەلەیەکی سیاسی و جۆرێک لە یاری چاوشارکێ! مووچە خۆر بەداخەوە کراوە بە “کۆیلە”ی مووچەکەی و وایلێکراوە ڕۆژ و سەعات بژمێرێ لە چاوەڕوانی لیستی مووچە و دابەشکردنی کە ئەویش لەژێر پاساوی نەبوونی پارەی کاش، هەندێ جار، لەنیوەی ڕێدا دەوەستێ و کۆمەڵێک نائومێدی بەدوای خۆیدا دێنێ و دەسەڵاتیش بێشەرمانە شانخاڵی دەکاتەوە لە ئاقاریدا!
لەنێو ئەم هەموو داخ و دەردە، لایەنێک بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە شان و قۆڵ ڕادەوشێنێ و وادە و بەڵێنی بەدیهێنانی خەونی (کوردستان دەکەینە بەهەشەت) بەجەماوەر دەدا و هەمان ڕۆڵی (بزوتنەوەی گۆران) دەبینێ کاتێک لە ڕاپەڕینی (شوباتی ٢٠١١)دا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک بوو و بەقازانجی دەسەڵات شکستی پێهێنا و خامۆشی کرد، ئەم مۆدێلە لە (نەوەی نوێدا) دەردەکەوێ. ئیسلامیـیەکان و حیزبەکانیشیان بەجۆڕێک لای جەماوەر بێ ڕەسید و ئیعتبار بوون کەتازە نە شیعاری (ئیسلام ڕێگە چارەیە و نە ترسی قەبر و قیامەتیش) نایخوا.
کوردستان و خێروبێرەکەی ئەمڕۆ بۆ مشتێک سەرمایەدارە کە لەژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەدا هەڵتۆقیون، ئەوەتا (تۆری هەواڵی گەرمیان) لە یەکێک لە ڕاپۆرتەدەنگیەکانیدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: لە کوردستان سێزدە (١٣) ملیاردێر و دە هەزار (١٠٠٠٠) ملیۆنێر هەیە!! ئەمە خۆی نیشانەیەکی زەق و بێئەملا و ئەولایە کە قوتبی بوونەوەی چینایەتی (polarization – جەمسەرگیری) لەم کۆمەڵگایەدا دەردەخا، لە لایەک ڕیزی ملیۆنی کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەژاران و مووچەخۆران و گەنجانی بێکار، لە لاکەی تری کەمایەتیـیەکی سەرمایەدار، ڕووە ڕاستەقینەکەی ئەم کوردایەتیـیە بەرگریـیە لە سەروەت و سامان و پارێزگاری یە لەم کەمایەتیـیە، ئەمڕۆ لە کوردستان ژیان و خۆشبژێوی بۆ ئەوانەیە پارەیان لەبەردەستە و بەس، هەر بۆیە بەبێ جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ئەو چەند ملیۆن کەسە لەڕیزی ئەم کەمایەتیـیە ناکرێ باس لە ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بکرێ لە کوردستاندا.
ئەمڕۆ لە کوردستاندا زۆر بەئاشکرا بەرژەوەندی دوو چین لە ئارادایە – سەرمایەدار و کرێکار، ئەم دەسەڵاتە لە هیچ ئامرازێک نەپرینگاوەتەوە و هەموو ڕێگایەکی گرتۆتە بەر، وەک چاوچنۆکترین توێژاڵ، لەپێناو دابینکردنی بەرژەوەندی سەرمایەداران، کۆمەڵگا زۆر بەئاشکرا ئەم سیاسەتە ئابوریـیە نیولیبرالیزمە کە دەسەڵات پیادەی دەکا لە کوردستاندا تاقیکردۆتەوە، نەمانی کەرتی گشتی و ڕادەستکردنی هەموو سێکتەرەکانی بەکەرتی تایبەتی وەک، خوێندن، تەندروستی، کارەبا، ئاو، بەشی زۆری خزمەتگوزاریـیەکان دەرئەنجامەکەشی ئەم نەهامەتیـیەی لێ پاشەکەوت بووە.
ئەمرۆ هیچ کونج و کەلەبەرێک نەماوە لەم کۆمەڵگایەدا مۆرکی چینایەتی پێوە نەبێ، بۆیە بەرژەوەندی زۆرینەی ئەو جەماوەرە بەستراوەتەوە بە بەرژەوەندی چینی کرێکار و زەحمەتکێش، بەستراوەتەوە بە گرێدانی خەباتیان بە ئاسۆی سوشیالیزمەوە، هیچ ڕێگایەکی کە بۆ بەدیهێنای ئازادی و خۆشبژێوێ و یەکسانی لەئارادا نەماوە، ئەمە تاکە ڕێگایە لەبەردەم ئەم کۆمەڵگایەدا بۆ دەربازبوون لەم نەهامتیـیە و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بە مرۆڤ.
-.-..-.-
(١) سایتی شار پرێس ٦-٦-٢٠٢٣.




مەنسوور حیکمەت و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی.. وەرگیرانی: کاوە عومەر

دیمانەی سیما بەهاری لەگەڵ حەمید تەقوایی
وەرگیرانی:کاوە عومەر
بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵە جەدید کۆکراوەتەوە

لە ١٣ تیری ساڵی ١٣٨١، هاوتای ٤ی تەمموزی ٢٠٠٢، دڵی پڕ لە خۆشەویستی مەنسوور حیکمەت، ئەو دڵەی کە بۆ مرۆڤایەتی لێیدەدا و خەونی دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسانی لەخۆیدا پەروەردە دەکرد، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە لێدانی کەوت.
مەنسور حیکمەت، تیۆریستێکی گەورەی مارکسیست و شۆڕشگێڕێکی گەورە، کەسێک بوو کە بە درێژایی ژیانی سیاسی خۆی بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان و جیهانێکی باشتر کاری دەکرد، واتە لە شۆڕشی ١٣٥٧ەوە کە چووەتە ناو سیاسەتەوە. ئەمڕۆ شۆڕشێکی ژنانە، شۆڕشی ژن ژیان ئازاد لە ئارادایە. وە ئەوە مەنسور حیکمەت بوو کە ٢١ ساڵ لەمەوبەر ڕایگەیاند کە شۆڕشی داهاتووی ئێران بە ئەگەرێکی زۆرەوە شۆڕشی ژنان دەبێت.
ئەمڕۆ لە بەرنامەی گفتوگۆداین لەگەڵ حەمید تەقوایی کە هاوەڵ و هاوڕێیەکی نزیکی مەنسور حیکمەت بوو، دەمانەوێت باس لە کاریگەرییەکانی مەنسوور حیکمەت لەسەر شۆڕشی ئێستا و میتد و ڕوانگەی بۆ پرسە سیاسییەکان بکەین.
حەمید تەقوایی، پرسیاری یەکەمم ئەوەیە، ئایا دەتوانین شوێنپێی مەنسوور حیکمەت لە شۆڕشی ژنان، ژیانی ئازادیدا ببینین؟ کام نیشانە؟
حەمید تەقوای:ی بە بۆچوونی من مەنسوور حیکمەت دەکرێ بە نەخشە داڕێژەری شۆڕشی ژن لژیان ئازادی هەژمار بکرێت. مەنسوور حیکمەت پێگەیەکی بەرچاوی لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و لە بزووتنەوەی کرێکاریدا هەیە، کە هیوادارم ئێمەش بە هەمان شێوە قسەی لەسەر بکەین. بەڵام ڕۆڵی ئەو وەک ئاڵاهەڵگر و وەک مژدەبەخش و بەڵێندەر و وەک دامەزرێنەری شۆڕش بە هەمان شێوە گرنگ و سەرنجڕاکێشە. ئێستا کە شۆڕشی ژنان سەری بەرزکردۆتەوە، نەک هەر لێرە و لەوێ شوێنپێ و کاریگەرییەکانی مەنسوور حیکمەت دەبینین، بەڵکو ڕۆحی شۆڕشەکە، بەڕای من، وەدیهێنانی ئەو ئایندەیە کە مەنسوور حیکمەت لە مێشکیدا بوو و پێشکەشی کرد بۆ کۆمەڵگا. باست لەوە کرد کە مەنسور حیکمەت ٢١ ساڵ لەمەوبەر پێشبینی ئەوەی کردبوو کە شۆڕشی داهاتوو لە ئێراندا ژنانە دەبێت. ئەمڕۆ هەموو جیهان ڕاپەڕینی ئێستای ئێران بە شۆڕشی ژنان ناودەبەن. یەکەمین شۆڕشی ژن لە مێژوودا. ئەمەش لەلایەن مەنسور حیکمەتەوە بە دیدگای قووڵی خۆی، بە شیکاریە دروستەکەی، زیاتر لە دوو دەیە پێش ئێستا ڕاگەیەندرا. وە دەبینین ئەمڕۆ بەدی هاتووە.
ڕاگەیاندنی بۆچوونی مەنسوور حیکمەت سەبارەت بە شۆڕشی ژنان لە حیزبەکەماندا گۆڕا بۆ دامەزراوەیەک بە ناوی شۆڕشی ژنان، کە تا ئەمڕۆش بە بەردەوامی کار دەکات و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە داڕشتن و ئامادەکاری سیاسی کۆمەڵایەتی شۆڕشی ئێستادا.
بەڵام کاریگەریی بۆچوون و سیاسەتەکانی مەنسوور حکمەت تەنیا سنووردار نییە بەمەوە. مەنسوور حیکمەت بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە، بزووتنەوەی جەماوەری بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بە تاکە ڕێگای ڕزگارکردنی کۆمەڵگە زانی. دوای ڕاپەڕینی ١٨ی تیری ١٣٧٨ لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە بزووتنەوەیەکی جەماوەری دەست دەکات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و ئەم بزووتنەوەیە تا ئەمڕۆش خاڵی بەرزی زۆری هەبووە کە بەداخەوە مەنسوور حیکمەت لە ژیاندا نەمابوو بۆ ئەوەی ئەوانە ببینێت. لە ساڵی ١٣٨٨ و دە ساڵ دوای ڕاپەڕینی ١٨ی تیر بینیمان کە بزووتنەوەی ڕووخاندن سەری بەرزکردوە، لە ساڵی ١٣٩٦، لە ساڵی ١٣٩٨ و ئەمڕۆش ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵ شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گەیشتۆتە خاڵێکی بەرزی نوێ. هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە ئەو ستراتیژ و هێڵ و ئاسۆیەی کە مەنسوور حیکمەت وەک بزووتنەوەیەکی جەماوەری بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی دانابوو خاڵی زۆر بەرزی هەیە و ڕاستیەکی هەنووکەیی ئەمڕۆیە.
جگە لەوەش ئەمڕۆ خەڵک ڕایدەگەیەنن کە هەموومان پێکەوەین و دیارە لە بزووتنەوەی دژی سزای لەسێدارەدان ئەمە بووەتە دروشم و هاشتاگی جەماوەری. ئارگومێنتی مەنسوور حیکمەت ئەوە بوو کە ئەو شۆڕشەی لە ئێراندا ڕوودەدات سیمایەکی جەماوەریی دەبێت و چین و توێژە گەورەکانی کۆمەڵگاش تێیدا بەشدار دەبن و ئەم جەماوەرە گەورەیە تەنیا لەژێر یەک ئاڵادا، لەژێر ئاڵای شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکاردا، لەپێناو لە ناوبردنی ستەم و جیاکاری.وە سەرکوتدا هەڵدەستێت و سەردەکەوێت. ئەمڕۆ ئەمە دەبینین کە ئەو شۆڕشەی لە دەوری دروشمی ژن ژیان ئازادی دەستیپێکردووە و خەڵک کوردی و بەلووچ و ئازەری و ئازادی و یەکسانی دەڵێنەوە، لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەوهێڵەدا دەگونجێت کە مەنسور حیکمەت تیۆریسێنەکەی بوو خەباتکارو مزگێنی دەری بوو. بە درێژایی تەمەنی سیاسی خۆی هەوڵیدا بۆ بەنجام گەیاندنی و حیزبێکی دامەزراند کە تا ئەمڕۆش ئەم ئاڵایەی هەڵگرتووە.
خاڵێکی زۆر هەیە. وەک نموونەیەکی دیکە بزووتنەوەی دژی سزای لەسێدارەدان لەبەرچاو بگرن. ئەوە مەنسور حیکمەت بوو بۆ یەکەمجار ڕایگەیاند کە لەسێدارەدان کوشتنی دەوڵەتیە و لەسەر بنەمای ئەمەش چالاکیی بەرفراوان و بەدواداچوون لە حیزبەکەماندا دژی سزای لەسێدارەدان دەستیپێکرد، لە کاتێکدا زۆرێک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تەنانەت دژی سزای لەسێدارەدان نەبوون و هەندێکیان لەسێدارەدانی هێزە دژە شۆڕشەکانیان بە ڕێگە پێدراو لەقەڵەم ئەدا. ئەمڕۆ دەبینین کۆمەڵگە ڕایدەگەیەنێت کە سزای لەسێدارەدان دەبێت بۆ هەر تاوانێک قەدەغە بکرێت، ئەبێت هەڵبوەشێتەوە. باشە ئەمە قسەی مەنسور حیکمەتە، کە لە سێدارەدان بە هەر هۆکارێک و لە ژێر هەر ناونیشانێکدا سزایەکی نامرۆڤانە، کوشتنی بە ئەنقەستی دەوڵەتە و پێویستە قەدەغە بکرێت.
یان گریمان باسکردنی ئازادی بێ کۆت و مەرج، کە مەنسوور حیکمەت پێداگری لەسەر کرد و گرنگی و پێویستییەکەی ڕوونکردەوە، ئەمڕۆ دەبینین ئەم داواکارییە بنچینەییە لە لێدوانی جۆراوجۆردا وروژێنراوە، بۆ نموونە لە جاڕنامەی ٢٠ی ڕێکخراوەکەدا. پێشتر هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی ڕای نەگەیاندبوو و تەنانەت تا ئەمڕۆش مەرجی وەک پیرۆزی ئایینی یان نەتەوەیی- نیشتمانی و هتد وەک بەرتەسککردنەوە بۆ ئازادییەکان دەخرێنەڕوو.
یان گریمان مەنسوور حیکمەت لە مەیدانی خەباتی ژناندا قووڵترین ڕەخنەی لە ئاپارتایدی جێندەری و حیجاب و ڕۆڵی تێکدەرانە و نامرۆڤانەی ئایین لە بێمافی ژنان و هتد وروژاندووە.
هەروەها مەنسوور حیکمەت دژی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکو لە ناوچەکە و جیهاندا وەستایەوە و سروشتی نامرۆڤانە و قێزەونانەی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی بە جیهان ناساند. ئەوە مەنسوور حیکمەت بوو کە ڕایگەیاند کە بزووتنەوەیەکی دژە ئایینی لە ئێراندا لە ژێر پێستی کۆمەڵگادا دەگوزەرێت و ئەمڕۆ دەبینین ئەم بزووتنەوەیە سەری بەرز کردوەتەوە و خۆی نیشان دەدات.
لە هەر حاڵەتێکدا ئەم نموونانە کەم نین. لایەنێکی دیکە ڕۆڵی مەنسوور حیکمەتە لە بزووتنەوەی کرێکاری و لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستیدا کە باسێکی وردە.
سیما بەهاری: بەڵێ، بە دڵنیاییەوە ئەم پرسە بە هەمان شێوە چارەسەر دەکەین. بەڵام لێرەدا باشە باسی ڕێبازی مەنسوور حیکمەت بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بکەین. تۆ باسی هەندێک شتت کرد، بەڵام بە گشتی دەمانەوێت بزانین مەنسوور حیکمەت چۆن سەیری بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی دەکرد. بینیومانە کە زۆر جار ڕەوتە چەپەکان کاتێک باس لە بزووتنەوەکان دەکەن تەنها چینی کرێکار لەبەرچاو دەگرن، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە دەوری ئەو پرسانەی کە تۆ وەک نموونە باست کرد، پرسی حیجاب، پرسی لە سێدارەدان و هتد.. هتد. لە ڕوانگەی هەندێک هێزی چەپەوە، بزووتنەوەی پەراوێزی باس دەکرێن. ئێمە دەمانەوێت بزانین مەنسور حکمەت چۆن سەیری ئەم بزووتنەوە و بزوتنەوانە دەکات.
حەمید تەقایی: مەنسوور حیکمەت چەمکی بنەڕەتیی بزووتنەوەکانی لە دوو ئاستدا بەرزکردەوە، و وەڵامی ڕوونی دایەوە نەک تەنها لە ڕووی تیۆریەوە، بەڵکو بە کردەیی، و لە ڕووی ئەوەی کە دەبێ چی بکرێت، کە تا ئێستاش ئاڵای ڕێنمایی حزبەکەمانە.
لە ئاستێکدا مەنسوور حیکمەت جەختی لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوە لە دەوری جیاکاری، لە دەوری بێمافیەکان، لە دەوری مەسەلە ڕاستەقینەکانی خەڵک و داخوازییە ڕەواکانی خەڵک پێکدێن و هەر بۆیە ئێمەش کۆمۆنیستین. جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ڕێگەی ئەم بزووتنەوانەوە دەبێت کە بە کۆمەڵگەوە ببەسترێتەوە و دژی سیستمی سەرمایەداری و حوکمڕانی بوەستێت. پێویستە چالاکانە بەشدارییان تێدا بکەین و بەهێزیان بکەین و منسەجیمیان بکەین و ڕادیکاڵیان بکەین و ڕێکیان بخەین و بیانگەیەنینە سەرکەوتن.
ئەمڕۆ لە ئێراندا زۆر جوڵانەوە لە ئارادایە. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان، بزووتنەوەی دژە ئایینی، بزووتنەوەی دادگاییکردن، بزووتنەوەی گەنجان، بزووتنەوەی مامۆستایان و دواجار بزووتنەوەی کرێکاری کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا بە تایبەتی بە مانگرتن و جەماوەری لە پێشەنگی خەباتەکان بووە ناڕەزایەتی دەربڕین. ئەمانە ئەو بزووتنەوانەن کە مەنسوور حیکمەت شیکاری و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد، هەوڵیدا سنوور و لاوازییەکانیان لاببات و یەکگرتووتر و ڕێکخراوتریان بکات.
سەبارەت بەو شێوازەی کە پرسیارت لێکرد، میتۆدی مەنسور حیکمەت بەشداەی کارا بوو لە هەر بزووتنەوەیەک کە داوای ماف بکات، ئەویش دژە جیاکارییە، ئەوەش مرۆڤدۆستانەیە و هەر بۆیەش حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، ئەو حیزبەی کە مەنسوور حیکمەت دامەزراندووە و ڕابەری بووە بوارەکانی دامەزراوە جۆراوجۆرەکان، کەمپەینەکان و چەندین کەسایەتی لە دڵی ئەم بزووتنەوانەدا پاڵیان پێوانراوە بۆ پێشەوە. لەمافی منداڵانەوە بیگرە منداڵان یەکەمن و منداڵان لە پێشەوەن کە سەرەتا لە لایەن مەنسوور حیکمەتەوە دامەزران و ئەویش پلاتفۆرمی بۆ نووسی و ڕێکیخست ، تا داکۆکی لە مافی پەنابەران و پێکهێنانی فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە تا دەگاتە کۆمیتەی دژ بەلەسێدارەدان و دژ بە بەردباران ، کە لە درێژەی چالاکییەکانی حیزبدا پێکهێنرا و ئەمڕۆش حزبی ئێمەیە، لە بوارە جیاجیاکاندا بەشدارە و لە هەر کوێیەک ئەم بزووتنەوە ناڕەزایەتیانە هەبن، حیزبەکەمان چالاکانە ئامادەیە. ڕێکیان دەخات. سەکۆیەک و ئاڵایەکیان پێدەبەخشێت و زمان و وتەبێژی ئەوانە. هەموو ئەمانە دەرئەنجامی میتۆدی مەنسوور حیکمەت و تێڕوانینی ئەون بۆ بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان.
لە ئاستێکی تردا مەنسوور حیکمەت مامەڵە لەگەڵ بزووتنەوە چینایەتییەکان دەکات و لە ڕاستیدا تیۆری بزووتنەوەی خەباتی چینایەتی پێشنیار دەکات. دەشڵێت، حزبەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە کۆمەڵگاوە نییە، بەڵکو لە دڵی بزووتنەوەی تایبەتدا پێکهاتوون و پەیوەندییان لەگەڵ کۆمەڵگەدا هەیە. بە ڕوونی سێ بزووتنەوە لە هەلومەرجی سیاسی ئێراندا دەناسێنێت، کە تا ئەمڕۆش دەتوانین چالاکییەکانیان ببینین: بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمی ئێران و لایەنگرانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا کەشاخواز و کۆماریخوازەکان بەشێکن لێیان. دووەم: بزووتنەوەی ئیسلامی نەتەوەیی کە دووی خوردادییەکان و ڕیفۆرمخوازانی حکومەت بەشێکن لێی و دواجاریش بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری کە مەنسوور حکمەت تیۆریست و ڕێبەر و ڕێکخەری ئەو بزووتنەوەیە بوو. ئێمە ئەم سێ بزووتنەوەی چینایەتییەمان هەیە و کارلێکەکانی کۆمەڵگا لە ڕێگەی بەشداری یان هەڵوێست یان چالاکیی ئەم بزووتنەوە چینایەتیانە ڕوودەدەن. لە بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمی لایەنگری ڕۆژئاوادا زۆر لایەن هەن. بزووتنەوەی ئایینی نەتەوەیی هێز و حیزب و ڕووخساری خۆی هەیە. و بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریش هەروا. ئەم حیزبانە بە دەستوەردان لەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانەی کە من ناساندم، لە ڕاستیدا هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دروست بکەن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
مەنسوور حیکمەت بە ناساندنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و بزووتنەوەی چینایەتی لە هەردوو لایەنەوە هەنگاوێکی گەورەی بۆ بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی نا. ئەو بزووتنەوەکانی بە کۆمەڵگا ناساند و نیشانی دا کە ئەم بزووتنەوەیانە لە کوێی نەخشەی سیاسی ئێراندا هەڵکەوتوون و هەڵوێستیان چییە. پەیوەندی ئەمانە چییە و چۆن ڕێگای ڕزگارکردنی کۆمەڵگا و ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لەم نێوەندەدا و چ ڕێگایەک پەیڕەو بکرێت.
ئەم تیۆرە کە من ناوی دەبەم بە تیۆری بزووتنەوەی خەباتی چینایەتی و بە بۆچوونی من زیادکردنێکە بۆ مارکسیزم، یەکێکە لەسەرمایە سیاسییە تیۆرییەکانی حیزبەکەمان، کە لەسەر بنەمای ئەو تیۆرییە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پێشکەوتووین لەو ٢١ ساڵەی دوای لەدەستدانی مەنسور حیکمەت ئەم تیۆری و بۆچوونانە ڕێنوێنی ئێمە بوون.
سیما بەهاری: بە دڵنیاییەوە پێویستە لە بەرنامە جیاوازەکاندا بە جیا هەر لایەنێک لەو لایەنانەی کە ئێستا باست کرد باس بکرێت. بەڵام لەم بەشەی گفتوگۆکەماندا با زیاتر سەرنج بخەینە سەر تێڕوانینی مەنسوور حیکمەت بۆ بزووتنەوەی کرێکاری. با بزانین چۆن ئەم بزووتنەوەیەی هەڵسەنگاندووە و تێڕوانینی چی بوو و چی دەگووت.
حەمید تەقوایی: تەواوی فەلسەفە و دیدگای سیاسیی مەنسوور حیکمەت بە قووڵی ئەوە بوو کە کرێکاران، چینی کرێکار دەتوانێت نەک هەر زگار کەری خۆی بێت بەڵکو هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بێت. ڕزگارکەر لە هەموو ئەو هەڵاواردن و نایەکسانی وئەو بێ مافیانەی کە نەک هەر لە ئێران بەڵکو لە جیهاندا بەربڵاوە.
ئەوەندەی پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە. مەنسوور حیکمەت حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێرانی دامەزراند کە ئەرکەکەی بریتی بوو لە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستمێکی سۆسیالیستی لە ئێراندا. لە شۆڕشی دژ بە کۆماری ئیسلامیدا، ئارگومێنتی مەنسوور حیکمەت ئەوە بوو کە چینی کرێکار پێشەنگ و نوێنەری جەماوەری مەزنی خەڵکی ئێرانە لە خەباتی دژی کۆماری ئیسلامیدا. نوێنەری زۆرینە کە دواتر بزووتنەوەی داگیرکاری لە ڕۆژئاوا بە لە ٩٩٪ بانگی کرد. (بەداخەوە مەنسور حیکمەت بۆ بینینی ئەم بزووتنەوەی ٩٩٪یە لە لە ناوماندا وە). بەڵام مەنسور حیکمەت لەو بۆچوونە بوو کە ئەم لەسەدا ٩٩یە لە ڕاستیدا هاوەڵی پۆتانسێلی چینی کرێکارن و چینی کرێکار دەتوانێت هەموو کۆمەڵگا لە هەڵاواردنی چینایەتی ڕزگار بکات، بە مەرجێک پابەند بێت بە تیۆری، بە بیرۆکەکان، بە سیاسەتە شۆڕشگێڕانەکانی چینەکەی خۆیەوە، واتە سۆسیالیزم، پشت بەو سۆسیالیزمە ببەستێت کە مارکس ئاڵاهەڵگری بووە و بیکاتە ڕێبەری خۆی. کاتێک مەنسوور حیکمەت باسی بەشداری لە بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی دژ بە هەڵاواردن دەکرد، ئامانجی ئەوە بوو کە سیاسەت و چارەسەری چینایەتیی کێشە تایبەتیەکانی ئەو بزووتنەوەیە بخاتە ناو دڵی کۆمەڵگا و چالاکوانان بە ڕەخنەیەکی قووڵی مارکسیستی لە دژی هەر جۆرە هەڵاواردن و بێمافییەک ئامادەبکات .
لە ناساندنی بەرنامەی دنیایەکی باشتردا، کە یەکێکە لە دەستکەوتەکانی مەنسوور حیکمەتە، ڕاگەیەندراوە کە ڕیشەی هەموو هەڵاواردن و نایەکسانی و بێمافی و هەژاری بەربڵاو کە لە ڕەهەندە جیاجیاکاندا هەیە، سیستەمی سەرمایەدارییە. مەسەلەکانی وەک نەبوونی مافەکانی ژنان یان هەژموونی ئایین ڕەنگە بەقەد مێژوو کۆن بن، بەڵام ئەمڕۆ ئەگەر ئەو بابەتانە بوروژێنرێن، ڕەگی سەرمایەداریی سەردەمی ئێمەیە. بۆ نمونە ئیسلامی سیاسی ئیتر ڕەگ و ڕیشەکانی هێزەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و شانشینی قاجاروسەفەویەکاندا نیە، بەڵکو لە سەرمایەداری سەدەی بیستەم و بیست و یەکدایە کە بۆ پاراستنی هەژموونی خۆی پێویستی بە ئایین هەیە. هەموو ئەمانە لە ڕوانگەی مەنسوور حیکمەتەوە ئەوە دەردەخەن کە چینی کرێکار دەتوانێت ئاڵای ڕزگارکردنی هەموو کۆمەڵگا لە هەموو هەڵاواردن و نادادپەروەرییەکان بەدەستەوە بگرێت. وەک پێشەوای هەموو جەماوەری خەڵک لە ژێر هەلومەرجی جیاکاری و چەوساندنەوەدا، پێویستە لە مەیدان دەربکەوێت و کۆمەڵگا ئازاد بکات. تەرکیزی ئەم کارە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسییە. بۆچوونی مەنسوور حیکمەت ئەوە بوو کە بە دەسەڵاتی ئەم جەماوەرە بێ بەشەی خەڵکە دەکرێت و دەبێت شۆڕش ڕێک بخات و دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی چینی دەسەڵاتدار دەربهێنێت و بۆ ڕادەستی خودی خەڵک کات. بە حکومەتی شوراکان. باسێکی تری گرنگی مەنسوور حیکمەت کە لەم ماوە کورتەدا کاتمان نییە باسی بکەین، گرنگیی ئەنجومەنەکان و ڕۆڵی ئەنجومەنەکان بوو هەم وەک ئۆرگانی خەباتکارو و چ وەک پایەی حکومەتی داهاتوو. مەنسوور حیکمەت لایەنگرێکی زۆر پێداگری ئەنجومەنەکان و بزووتنەوەی شورا بوو، تیۆریزەی کرد و کردی بە هەوێنی کردار و خەبات و چالاکی، بەتایبەتی لە بزووتنەوەی کرێکاریدا.
هەموو ئەمانە بە بڕوای من پێگەی یەکلاکەرەوەی چینی کرێکار لە کۆمەڵگە وبۆ ڕزگاری کۆمەڵگا و گەیشتن بە سیستەمێکی سۆسیالیستی و کۆمەڵگایەکی ئینسانی و ئازاد و یەکسان نیشان دەدەن.
سیما بێهاری: پرسیارێکی ترم هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ میتۆدی مەنسوور حیکمەت. هاوڕێیەکی گەنجم کە تازە ئاشنای سیاسەت و کاروباری سیاسی و هتد بووە، بانگهێشتم کرد بۆ ئەوەی بێتە ناو حیزب. پێشنیارم بۆ کرد کە گوێ لەو قسەوباسەی مەنوسر حیکمەت بگریت لە ژێر ناونیشانی ئەمە حزبی ئێوەیەدا بگرێت دوای دوو سێ ڕۆژ تەلەفۆنی کرد و وتی زۆر کاری تێکردووە و زۆر سەرنجڕاکێش بووە کە مەنسوور حیکمەت ئەوەندە لە دڵی مرۆڤەوە نزیکە و هەست دەکەیت بیری هەموو مرۆڤەکان دەخوێنێتەوە. میتۆدی مەنسور حیکمەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردەکاندا زۆر سەرنجڕاکێش بوو بۆی. تایبەتمەندییەکانی ئەم شێوازە چین کە بە بڕوای هاوڕێکەمان لە دڵی خەڵک نزیک دەبێتەوە؟
حەمید تەقوایی: لە ناوەڕۆکی میتۆدی مەنسوور حیکمەتدا ئیندان دۆستیەکی قوڵ هەیە. ئینسان دۆستینەک تەنیا هەر وەک لایەنگری بۆ ئازادی و ڕزگاری و خۆشگوزەرانی مرۆڤەکان ، بەڵکو باوەڕبوونە بە ئارەزووی ئینسانی و ئارەزووی دڵی ئینسانەکان، و ئەوەی مرۆڤ دەتوانن هەستن و ئەم جیهانە سەرەوخوارە بگۆڕێت. لە هەردوو لایەنەوە مرۆڤ لە بیرکردنەوەی مەنسوور حیکمەتدا پێگەیەکی بنەڕەتی هەیە. ئەو بوو کە ڕایدگەیاند کە بنەمای سۆسیالیزم ئینسانە، هەروەها دەیگوت سۆسیالیزم بزووتنەوەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئیرادەیە بۆ ئینسان، خۆیشی لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوکەوتی کرد و لەسەر ئەو بنەمایە حزبێکی بنیاتنا و لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەی لەگەڵ پێشهات و دیاردەکاندا کرد. دڵی مەنسوور حیکمەت بۆ ئینسانەکان لێدەدات. لەم وتارەی ئەمە حیزب ئێوەیەدا دەبینیت چۆن ئارەزووی مرۆڤەکان، چۆن هیوا و خەونی مێژوویی مرۆڤەکان بۆ بەدیهێنانی یەکسانی، بۆ گەیشتن بە ئازادی، بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەک کە هەمووان چێژ لە نیعمەتەکانی ژیان وەربگرن و چینەکان وجیاکاری چینایەتی تێدا نەبێت .لە کایەی کۆمۆنیزمێکدایە کە مەنسوور حیکمەت لەم وتارەدا وێنای دەکات. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی کۆمۆنیزمی مەنسوور حیکمەت ڕێگەی خۆی بۆ ناو دڵی خەڵک بدۆزێتەوە. لەم وتارەدا مەنسوور حیکمەت دەڵێت دەمەوێت باسی دڵی کۆمۆنیزم بکەم. بە قووڵترین بۆچوون و گفتوگۆ زۆر لەسەر مێشکی کۆمۆنیزم قسەی کردبوو و نووسیبووی، بەڵام لەم وتارەدا کە یەکەم وتاری ئاشکرا بوو، باسی ناخی کۆمۆنیزمی کرد، واتە لەسەر ئەو ئینسان دۆستیە قووڵەی کە پێکهێنەری بنەمای هەموو تیۆری و بۆچوونە کۆمۆنیست و مارکسییەکان پێکدەهێنێت.
لە دڵی کۆمۆنیزمدا ئینسان دۆستیەکی قووڵ هەیە. مەنسوور حیکمەت دەڵێ ئەگەرزنجیری پێستی هەر کەسێکی ڕاستگۆ و دادپەروەر ڕابکێشیت، بەلشەفیکیکی توندڕە دەدۆزیتەوە. هەموو مرۆڤێک دەیەوێت یەکسان بێت لەگەڵ ئەوانی تر، پێویستە خۆبەخشی و مرۆڤدۆستی مرۆڤەکان بە گریمانە وەربگیرێت و ئەم مرۆڤدۆستیە لە ژێر ناسنامەی دەستکرد و ساختەی نەتەوەیی و ئایینی و نەتەوەیی و هتددا نێژراون. مەنسور حیکمەت دەڵێ، پێویستە ئەو توێکڵانە لاببرێن و دڵی خەڵک بەیەکەوە ببەسترێتەوە.
ئەمە میحوەری بیرکردنەوە و سیاسەتی مەنسوور حیکمەتە. بە بڕوای خۆی ئەمە دڵی کۆمۆنیزمە. لە وتاری حیزبەکەتدا مەنسور حیکمەت لە دڵەوە قسە دەکات. ئەمەش لە تیۆرییەکانی و لە قووڵترین باس و شیکارییە ئابوورییەکانیدا، لە ڕەخنەی سەرمایەداریی جیهانیدا، لە گۆڕەپانی شەڕی تیرۆریستی کە لە دوای ١١ی سێپتەمبەروە پەرەی سەند، لە ڕەخنەی ئیسلامی سیاسیدا، لە ڕەخنەی سیاسەتی خۆپارێزییدا، دەبینیت ، هتد.
بە هەر حاڵەتێکدا کۆمۆنیزمی مەنسور حیکمەت دەتوانێت لەگەڵ هەموو مرۆڤێکی وەک خۆی دەیگوت شەریف و دادپەروەردا پەیوەندی بکات وبانگەوازیان بکات بۆ خەبات بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی و پەیوەستبوون بە بزووتنەوە و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری. منیش لێرەدا بانگەوازم ئەوەیە کە پەوست بنن حیزبی مەنسوور حیکمەتەوە. ئەمە ئەو حیزبەیە کە بەڕاستی ئاڵای ڕزگاری مرۆڤی بەدەستەوەیە و لە هەموو چالاکییەکانیدا، ئەو هێڵ و سیاسەت و ئاسۆیەی کە دەیخاتە پێشەوە، هاندەری ڕزگاریکردنی هەموو مرۆڤە بە سەربەرز و ئازادەکانە کە دنیایەکی باشتریان دەوێت.

٢٨ی جونی ٢٠٢٣، ٧ی تیری ١٤٠٢




وه‌همی داهێنان.. به‌ختیار محه‌مه‌د

هه‌ندێك خوێنه‌ری ناخوێنه‌ری درۆزن (ساده‌) هه‌ن، كه‌ نووسه‌ر (شاعیر) دووچاری وه‌هم ده‌كه‌ن: وه‌همی داهێنه‌رایه‌تیی و خۆبه‌زلزانیی و خودپه‌سه‌ندیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر. ئه‌م جۆره‌ خوێنه‌ره‌ ته‌نها ستایش ده‌كا و موجامه‌له‌ی درۆزنانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی – كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر باوه‌ – ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ناو دنیای ئه‌ده‌ب و نووسین و له‌ پێوه‌ندی نێوان خۆی و ده‌ق و نووسه‌ردا به‌كاری ده‌هێنێ و پێڕه‌وی ده‌كا.

ئه‌م جۆره‌ خوێنه‌ره‌ ستایشكه‌ره‌ هه‌رگیز ناتوانێ و نازانێ به‌ نووسه‌ر و شاعیر بڵێ ئه‌مه‌ت‌ نه‌رێنییه‌ و سه‌رنج و تێبینی و ڕه‌خنه‌ی ڕاستگۆیانه‌ی پێ ببه‌خشێ؛ به‌ڵكو هه‌رده‌م ستایشی ده‌كا و ده‌ستخۆشی لێ ده‌كا و به‌ شان و باڵی خۆی و ده‌قه‌كانیدا هه‌ڵده‌دا؛ ئه‌مه‌ش نووسه‌ر و شاعیر دووچاری وه‌همی زۆری له‌خۆڕازی بوون و خۆبه‌زلزانیی و داهێنه‌رایه‌تی ده‌كا. هه‌ربۆیه‌شه‌ نووسه‌ری ئێمه‌ – به‌گشتی – ڕه‌خنه‌ قبووڵ ناكا، به‌ڵكو شه‌یدای موجامه‌له‌ و ستایشه (زۆر به‌ ئاسانیش وشه‌ی داهێنان و داهێنه‌ری بۆ به‌كار ده‌هێندرێ)‌.

ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م جۆره‌ خوێنه‌ر و نووسه‌ره‌، به‌ هۆی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیرییه‌ ناته‌ندروسته‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یانه‌، هه‌مان خووی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌قلیدیی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ بۆ ناو دنیای ئه‌ده‌ب و شیعر و ڕۆشنبیرییش ده‌گوازنه‌وه‌ و له‌وێش به‌ هه‌مان پێوه‌ر و به‌ هه‌مان شێوه‌ پێوه‌ندی براده‌رایه‌تی و خاتر خاترانه و ته‌نانه‌ت خزم خزمێنه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر‌ به‌كار ده‌هێنن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ستایشی ده‌ق و به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ زۆر به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێ تێبینی و سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ده‌قه‌كان نابینی و نابیستی، جگه‌ له‌ ستایش و ده‌ستخۆشی لێكردن نه‌بێ؛ ئه‌مه‌ش – وه‌ك تازه‌ ئاماژه‌مان پێ كرد – به‌رهه‌می ئه‌و خووه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه‌ (كه‌ له‌ناو دنیای ڕۆشنبیریی ئێمه‌شدا زاڵ و باڵاده‌سته‌)؛ ئه‌و خووه‌ی، كه‌‌ به‌ ته‌واوی دژی هه‌موو ڕه‌خنه‌ و ئازادی و كرانه‌وه‌یه‌كه‌… ئێ خۆ له‌خۆرایی نییه‌، كه ده‌نگی‌ ڕه‌خنه‌ له‌ دنیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا زۆر كزه‌ و ڕه‌خنه‌گریش یه‌كجار كه‌من. هه‌ڵبه‌ت من باسی ڕه‌خنه‌گری ڕاپۆرتنووسی ڕۆژنامه‌نووس ناكه‌م، به‌ڵكو باسی ڕه‌خنه‌گری ئه‌كادیمی و زانستیی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر… ده‌كه‌م.

به‌ختیار محه‌مه‌د




لەسەری ساڵانەوە.. ‌ نەوزاد بەندی

بەیانیی چەند کش ومات و ڕۆمانسی بێ ،
نیوەڕۆ دێ و پڕی ئەکا لە ژاوە ژاو و ..دوکەڵ و ..لە تەپ و تۆز و لە هەتاو ..
گیرفان چەند پڕ بێ لە پارە ،
ڕۆژێ دێ ، بەتاڵ و دڕاو ..
شەو چەند درێژ و هێمن و شاعیریی بێ ،
ڕۆژ دێ و پڕی ئەکا لە ئیش و کار .. بگرە و بەردە ..هات و هاوار ..
باران چەند لێزمە و بەخوڕ بێ ،
دوای خۆی ووشکایی دێتەوە ..
بەهار چەندین گوڵی تازەیش بخاتە ناو بازاڕەوە ،
هاوین هەر دێ .. هەردێ و یەک بە یەکیان
ووشک ئەکا و هەڵئەوەرێنێ ..ئەکا بە پووش ..ئەسووتێنێ ..
مناڵیمان چەندێ جوان و پڕ لە یاری و پێکەنین بێ ،
گەورەیی دێ و پڕی ئەکا لە بێزاری و ناشیرینی و خەم و گریان ..
چاومان چەندێ گەش و ڕوون بێ ..
ماسولکەمان ، چەند بەهێز بن ..
لاوازیی خۆی بۆ ماتداون .. لە سەنگەر و بۆسەدایە ..
ئاشتی چەندێ بەردەوام بێ ، جەنگێک هەر لێی ئەباتەوە ..
هەموو تێرییەک ، برسێتی لە سوچێکا یەخەی ئەگرێ و گیرفانی بۆ ئەتەکێنێ ..
کۆشک ، تۆز و خۆڵ دایئەپۆشێ و ..
بۆیەکانی کاڵ ئەبنەوە و..
چرچ و لۆچی و درز و قڵیش ،
پیربوون ئەخەنە ڕوخساری ..
هەرچی سەرکەوتنێ هەیە ، نوشوستیەک ، چاوەڕێیەتی بیخات و بیکا بە یاد و یادگاریی ..
سوپاکان .. دەزگای سیخوڕی .. تانک و فڕۆکە و ڕۆکێتی ناوکی و ژێر دەریاییەکان ..
هەر هەموویان ،
ڕزین لە قاوەخانەیەک ، کۆپێکیان پێ ئەخواتەوە ..کوپێ ژەهر ..کوپێ مردن …
پێکەنین چەند پڕ قاقا بێ ،
ناکرێ خاوەنی بەقا بێ ،
کپی و گریان و دڵتوندی ،
وەک ڕاخەرەکانی زستان ،
ئەیپێچێتەوە لە پڕا ..
تەنانەت هاکا ڕۆشنایی
ئەو خۆرە گەرم و ڕوناکە ،
ڕۆژێ بڕا …..

٭ ٭ ٭
چارەمان ، دادپەروەرییە ..
بۆ ئەوەی هەموو کەسێ بتوانێ لە منداڵیدا ،
خۆش بژی ..تێر پێ بکەنێ ..
بۆ ئەوەی کۆشک و کۆمپانیا و پارە و داهاتوو ،
تاپۆ نەبێ لەسەر کوڕی میر و وەزیر ..
بۆ ئەوەی بەهار بڕواتە حەوشەی هەموو ماڵێکەوە ..
بۆ ئەوەی باران بگاتە هەموو شوێنێ ..
پێکەنین بگاتە سارای هەموو لێوێ ..
دینار بگاتە گیرفانی هەموو کەسێ …
نان و دەرمان ، بڕۆن بۆ هەموو ئەدرەسێ ..

٭ ٭ ٭
ئاخر ئەمە کەی ڕەوایە ،
چەند بازرگانێکی فێڵباز ،
چەند سیاسییەکی دێرین ،
هیوا و دینار و داهاتووی
میللەتێ بۆ خۆیان ببەن ؟
باران و نان و گیرفانی
میللەتێ هەر لە خۆیان و
ماڵ و مناڵیان مارە کەن ؟

٭ ٭ ٭
ئەگینا دنیا سەرتاپای ،
خەوێکە .. تارماییەکە ..
چیرۆکێکی ناتەواوە ..
سڵاو و ماڵئاواییەکە ..

ــوێنەکە ، وێنەی هەیسەم تەڵعەتی هاوڕێی زانکۆمە ، دوێنێ له شاری بەغداد کۆچی دوایی کرد ــــ




شیعر/ نیشتمان.. کۆمار

لە دارستانێکدا دەژیم
نەئاژەڵم،نەجندۆکە،نەئینسانم
ئەوەندە بیرم بڕ دەکا،
لەوەتی هەم،پەڕتووکێک وەکوو لانک دەملاوێنێ
خامەیەکیش جەستەولەشم بڕبڕدەکا
ودمی ژینم دەنەخشێنێ
مەکۆی گەلێکی یەخسیری گێژاوم
جیاوازی زەل و زێ نازانن
خاکی خەمدیتەی لەمێژینەم
چەواشەی دەستی دارستانم
ڕووگەی هەزاران ئاوات وتاسەم
ئەمن قیبلەم،
ببووژێنەوەی هەست وسۆزوهەناسەم
نە ئاژەڵم ،نه جندۆکە،نە ئینسانم
کەچی خۆم
دیلی دێوەزمەی تووک و تاریکیم
ماد و کاردۆ بۆتە پێناسەم
ئەمن زێدم ،خاکم ، نیشتمانم

                                (کۆمار)هەولێر



ئەو هۆکارانە چین دەبنە هۆی سەرکەوتن؟.. زانا ڕەزاق

سەرەتا کەسانی لێهاتوو ئەو کەسانە ڕۆژگارێک لەو ئاستە نەبووە بەڵام دواتر بەهۆو پڕۆسەیەک قۆناغ بەقۆناغ گەیشتوونەتە ئەو ئاستە ،هەروەکو چۆن مناڵێک بەچەندین قۆناغ دەبێتە پێگەیشتوو.

بنەڕەتی لێهاتووش بریتیە لەو شتانە و ئامرازانەی کە مرۆڤەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا گەیاندۆتە ئەو ئاستە ،یانی ئەو مرۆڤە شتانێکی بەکارهێناوە یان چەندین ڕێی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە و لێهاتوویی و توانایی بەرەو پێش ببات

بۆیە ئەو کەسانە پێویستە زیاتر لەسەر ئەو شتانە بنوسن ، بنەڕەت و ئامرازەکان باس بکەن، یان پرسیار لەو کەسانەی لێهاتوویان باشە بکەن, پرسیارەکەشیان کە چۆن ئاوا لێهاتووییت پەرەپێدا یان چ ئامرازانێکیان بەکارهێنا لەکۆتاییدا یەک نموونە لەسەر ئەوە بهێنینەوە.

قوتابییەک نمرەی نزیکەی شەستە بەس وا سەیری دەکەی نمرەی نەوەد بێت بەڵام ئەو جۆرە کەسانە زیاتر بەتێگەیشتنەوە دەخوێنن و هەندێکجاریش بۆ تاقیکردنەوە بەتایبەت بابەتە کۆمەڵایەتیەکان ڕای خۆیان لەگەڵ ئەو تێگەیشتنانە بۆ پرسیارەکان دەنووسن ئەمەش بۆ داهاتووی بۆ باشە چونکە ئاوا پێیدەگەیەنێت

زانا ڕەزاق

5 7 2023




مەترسیدارترین چەک ( بیدعەچی و زەندیقبوون ).. أحمد عفیفي

(تۆمەتی بیدعەچی و زەندیقبوون ترسناکترین چەکە لە دژی هەر کەسیک کە عەقڵی بەکاربهێنێت!)
وەرگێڕانی : حەسەن ڕازانی
سەرچاوە: الحوار المتمدن

تۆمەتی بیدعەچیەتی، زەندیق بوون، هەرتەقەبوون، بێدینیی و گومڕایی ئامادەیە بۆ هەر کەسێک کە عەقڵی بەکاربهێنێت!
ترسناکترین چەک، لە سەدەکانی پێش ڕۆشنگەریی، لەوانەیە لە وەڵاتانی عەڕەبی و ئیسلامیدا هەتاکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت، تۆمەتی بیدعەچیەتی و زەندیق بوون، ئەو چەکە ترسناکە دینیە بووە کە دوژمنانی ڕاستی و لۆجیک لە دژی زانایان و بیرمەندان، لە هەموو کات و شوێنێکدا، بەکاریان دەهێنا! ئەو زاناو بیرمەندانەی کە هەوڵیان دەدا تۆوی گومان و دەرەنجام و شیکردنەوەو ڕاڤەکرن و بە بەڵگە کردن و ژیرییش بچێنن لە نێو ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە گەشەکردندان! ئەو چەکە ترسناکە لە ژێر سایەی زاناو پیاوانی دینی و پاپاکانی تاریکیدا گەشەی کردووەو هەربۆیەش ئەو کۆمەڵگایانەی بۆ چەندین سەدە لە دواکەوتوویی و نەزانی وتاریکیدا هێشتۆتەوە!
تۆمەتی بیدعەچیەتی و زەندیق بوون، بە کافرکرنی زانایان و دانایان و ژیرو بیرمەندانی هەمیشەو بە بەردەوامی، لە کاتی ئێستاو ڕابردووشدا، بە ئامانج گرتووە. لە ڕاستیدا ئامانجی ئەوئاراستەیە لە هزری بە زەندیق کردن و کافراندن بریتیبووە لە هێشتنەوەی کۆمەڵگا لە دواکەوتوویی و نەزانی و چەقبەستوویدا! هەروەها لە پێناو دەستبەسەردا گرتنی هۆیەکانی داهێنان دا بووە لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە دایان ناون لە ڕیزی بیدعەو داهێنانی خەراپ و هەروەها مافە مرۆییەکانشیان لێ زەوتکردوون! ئیتر ئاراستەی دووەم کە بریتیبووە لە ئاراستەی زانست و پێشکەوتن و داهێنان وای لێهاتووە نەتوانێت بەرەنگاری بەربەستەکان و سەردەمی باو ببێتەوەو ئەمەش پاڵی بە ئاراستەی ڕاستی و بیرمەنداندا ناوە ڕووەو دواوە پاشەکشە بکەن! ئیترلێرەوە بەرەو سەدە توندوو ڕەقەکان و بەرەو ئاراستەی سەرکوتی ئازادی بیرکردنەوە هەنگاو نراوەو پاڵی پێوەنراوە بەرەو ناوجەرگەی سەدەی حەوتەمی زایینیەوە!
زووربەی بڕیارو فەتواکان لە دژی نەوەی یەکەمی زاناو بیرمەنداندا بوون ، ئەو کات زانا و بیرمەند تەنها ئەو کەسانەی گرتۆتەوە کە لە بواری ئایینی و فیقهو وتاربێژیدا کاریان کردووەو زانا بەو کەسانە گوتراوە کە تێکست و دەقە ئایینیە دۆگماو بەستووەکانیان لەبەرکردووەو لەو بوارەدا خۆیان خەریک کردووە، ئەو تێکست و نووسینانەی کە ڕێک لەو پاشماوەو هەڵکۆڵراوانە دەچن کە هی چاخەکانی پێش مێژوون!
دەبێ کێ لە ئێمە ڕازی و خواریزمی و کەنەدی و فاڕابی و بەیرونی و ئیبنوسیناو ئیبنوهەیسەم نەناسێت؟ ئەدی باشە دەبێ کێ لە ئێمە ناوی غەزالی و ئیبن و ڕوشدو عەسقەلانی و سەهرەوەردی و ئیبن و حەیان ونەوەوی و ئیبنوموقەفەع و تەبەری نەبیستبێ؟
ئەدی باشە کەس دەبێ هەبێ ئەو لافیتانەی نەخوێندبێتەوەو نەدیتبێ کە خوێندنگاو پەیمانگاو ناوەندە زانستی و وێژەییەکان هەڵیان واسیون و ناوی خۆیان ناوە بە ناوی کەواکیبی و موتەنەبی و بەشار بن بەرد و لیسان الدین خەتیب و ئیبنولفاریز و جاحیزو موجریتی و ئەلمیعەڕی و ئیبن و توفەیل و توسی و ئیبن و بەتوتە و ئیبن و ماجەو ئیبن و خەلدون و سابتی بن قوڕە و تەوحیدی) یەوە ؟ یان ناوی ئەو زاناو بیرمەندانەیان لەسەر بووەو لافیتەکانیش ناوی ئەوانیان لەسەرنووسراوەو ناوی ئەو شوێنانەش بە ناوی ئەو زاناو بیرمەندو فەیلەسوفانەوە بووە!
بەڵام جێگەی داخە کە هەتا ئێستاش نازانین کە ئەو زاناو بیرمەندە دیارو باوانە زنجیرەیەک لە بڕیارو حوکمی بە زەندیق کردن و وبەکافرکردنیان لە دژ دەرکراوە، ئەو بڕیاری بە کافرکردن و بە زیندەقی کردنانە هەمان شێوەو ناوەڕۆکی دادگاکانی پشکنین (محاکم التفتیش.INQUISITION) یان هەبووە کە زاناو بیرمەندی وەک گالیلۆ، کۆبەرنیکس، نیوتن، دیکارت، ڤۆلتێریان پێ بە زیندەق کردووەو کافراندوویانن! هەروەها خوێندنەوەی نووسراوو کتێبەکانیشیان حەرام کراوە و تا ئەوپەڕیش ئەو زاناو بیرمەندانە سوکایەتییان پێکراوە و ڕاوەدوونراون و ئەشکەنجەش دراون!
جا بۆیە هیچ جیاوازییەک نیە لە نێوانی ئەو بریارو حوکمە ستەمکارانەو نادادپەروەرانە لەگەڵ ئەو حوکمە توندڕەوییەو بە ئارەزووەی کە هەرلەخۆوە خەڵکی بەلاڕێدا دەبردوو هانی خەڵکی دەدا کە هەستن و وەخۆ کەون تاکو تەبەری بکوژن، یان بچن هەللاج لە خاچ بدەن، یان برۆن ئەبو عەلای میعەڕی بخەنە زیندانەوە، یان برۆن خوینی ئیبن و حەیان بڕێژن یان ئیبن و مەنمەر دەربەدەربکەن و کتێبەکانی غەزالی و ئیبن و ڕوشد و ئەسفەهانی بسووتێنن! ئینجا هەر بەوەشەوە نەوەستان، بەڵک و بێنە سەر بەکافرکردن و بە زەندیقکردنی فاڕابی و ڕازی و ئیبن و سیناو کەنەدی و غەزالیش.
هەروەها ڕەنگە ئێمە ئەو زانیاریەمان نەبێ کە سەهرەوەردی کوژرا وەو ئەوانیش کوشتویانە، هەروەها ئەندامەکانی لەشی ئیبنوموقەفع یان بڕین وهێشتا گیانی لەبەردا مابوو کە لەبەرچاوی خۆی برژاندیانن و لەبەردەمیان دانان تا لێیان بخوات پێش ئەوەی کە گیانی لە ئەنجامی پیسترین و بێوێنەترین ئەشکەنجە بە تەواوی دەرچێت! هەروەها جەعد بن درهەم یان سەربڕی و (ئەحمەد بن نەسری) شیان سەر بڕی و دوایی سەرەکەیان هەڵواسی وبە کۆڵاناندا دەیان گێڕا، هەروەها چوونە سەرلیسانول دین بن خەتیب و خنکاندیان و دوای ئەوەش لاشەکەیان سوتاند، ئینجا هاتن ئیبن فاریزیان کافراند و بە بیدعەچی و زەندیق ناساندیان و دەستیان کرد بەڕاوە دوونانی و لە هیچ کات و شوێنێک نەیان دەهێشت بحەجمێت!
زۆر رێی تێدەچێت کە خەڵک بە گشتی ئەوە نەزانن کە چیان دەربارەی فەیلەسوف و بیرمەندو پزیشک و زانای وەک ئیبنوسینا گوتووەو کردووە! هەروەها ئەوەش نازانن کە ئیبنولقیم لە کتێبی إغاثة اللهفان دا بە ئیبنو سینا دەڵێت: ” ئیبنوسینا ئیمام و پێشەوای بێدینەکانە کە باوەڕیان نیە بە اللە و بە مەلائیکەتەکانی و بە پێغەمبەرەکانی وبە ڕۆژی دواییش” هەروەها ئەلکەشمیری لە کتێبی فیض الباري دا بە ئیبنوسینا دەڵێت:” ئیبنوسینا کەسێکی بێدین و بیدعەچی و زەندیق وقوڕموتیە! لە لایەکی تریشەوە ئەلشێخ سالح ئەلفەوزان بە ئیبوسینا دەڵێت:” ئیبنوسینا کەسێکی باتینیەوفەیلەسووفێکی بێباوەڕو بێدینە”
دیسان خەڵک ئەوەش نازانن کە چیان گوتووە دەربارەی فەیلەسوف و بیرمەندو پزیشکی بەناوبانگی مێژوو ئەبوبەکری ڕازی! ئەوەتە ئیبنولقیم لە کتێبی إغاثة اللهفان دا دەربارەی ئەبوبەکری ڕازی دەڵێت:” ڕازی مەجوسی و ئاگرپەرستەو کەسێکی گومڕاو لادەرەو لە ڕێ لایداوە”. هەروەها لە کتێبی شذرات الذهب دا إبن العماد دەربارەی فاڕابی دەڵێت:” تەواوی زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە فاڕابی کافرو زەندیقە”. هەروەها دەربارەی محمد بن موسا ئەلخواریزمی دەڵێن:” جا با زانستەکانی خواریزمی ڕاست و درووستیش بن، بەڵام زانستەکانی شەڕیعتی ئیسلامی سەربەخۆن لە خواریزمی و لە کەسانی تریش. واتە زانستی ئەو شتێکەو هی شەڕیعەتیش شتێکی تری سەربەخۆیە”.
هەروەها دەربارەی عومرو بن بەحرول جاحیز گوتوویانە:” ئەو کەسێکی زانست گەیەنەری خەراپە، باوەڕدارێکی خەراپە، بیدعەچی و زەندیقەو گومڕایی ئەو پەیوەستە بە جاحیزەوە”. یان ئەوەتە خەتیب لە سەنەدەکەی خۆیدا بە جاحیز دەڵێت:” جاحیز کەسێکی زەندیق و بیدعەچی و درۆزنە لەگەڵ اللە و لە گەڵ نێرراوو پێغەمبەری اللە و هەروەها لەگەڵ خەڵکیشدا”. دەربارەی ئیبنول هەیسەم کەمتریان نەگوتووە ، ئەوەتە بەویش دەڵێن:” ئیبن ولهەیسەم یەکێک بووە لە مولحیدو بێباوەڕەکان کە لە دینی ئیسلام لایداوەو دەرچووە، ئەویش هەر وەک فەیلەسوفەکانی تری هاوشێوەی خۆی کەسێکی گەمژەو زەندیق و کافرو بیدعەچی بووە!”
ئینجا هاتوون دەربارەی أبي العلاء أحمد بن عبداللە المعري دەڵێن :” ئەلمیعەڕی یەکێک بووە لە زەندیق و بیدعەچیە بەناوبانگەکان، ئەوەتە لە شێعرەکانیدا زەندیق بوون و بیدعەچیەتی خۆی دەیسەلمێنێت و دەری دەخات کە فڕی بەسەر دینەوە نەماوە”. لەسەر نصیر الدین الطسی دەڵێن و گوتراوە کە :” نەسیر کەسێکە کە پشتی کافرو موشریک و زەندیق و بیدعەچیەکانە”.
هەروەها دەربارەی محمد بن عبداللە بن بطوطة گوتوویانە:” ئیبنول بەتوتە کەسێکە موشریکێکی بێباوەڕی درۆزنە”. لەولاوە دەستیان کردووە بە جنێودان بە یعقب بن الاسحاق الکندی و پێیان گوتووە:” کەنەدی کەسێکی زەندیق و بیدعەچی و گومڕایە”. هەر بۆیەش کەنەدی دەربارەی ئەوان درێغی نەکردووەو لە بەرامبەردا پێیان دەڵێت:” ئەوانە لە بەرامبەر ڕاستی و حەقیقەتدا نامۆن و ئەگەریسش تاجی حەقیقت و ڕاستییان بکەیتەسەر شایستەی نابن وئەوان بۆیە دوژمنایەتی فەلسەفەو زانست دەکەن چونکە لە شوێن و کورسیەکانیان دەترسن کە لەدەستی بدەن و ئەوانە دەستیان کردووە بە بازرگانی کردن بە دینەوەو هیچ پەیوەندیشیان بە خواپەرستی و ئایینەوە نیەو تەنها بازرگانن و بەس”
ئیبنول بەتوتە پێی وابوو هەبوونی زانست و زانیاری بە شتەکان وات لێدەکات زانست و زانیاریت دەربارەی خودا زیاتر بێت و زانینیشت دەربارەی یەکتاپەرستی و زانستی چاکەخوازی ڕوو لەزیادبوون دەکات و زانستیش سوودبەخشە! هەروەها ئیبنول بەتوتە پیی وابوو کە هەوڵدان و کۆشش بۆ گەییشتن بە ڕاستی و حەقیقەت مەبەست و نیەتی هەموو پێغەمبەران بووەو هەموو نێڕراوانیش هەر ئەو مەبەستەیان هەبووە. گەییشتن بە حەقیقەت و ڕاستی تەنها مەبەست و کاری فەیلەسوفەکان نەبووە و هەر بۆیەش نابێت وای لێکبدەیەنەوە کە فەلسەفە کارێکی دژە ئایینییەو کوفرە ، ئەمەش پێچەوانەی ویستی بازرگانانی ئایین و خوداپەرستیە!
جا با ئێستا بێین ئەو زاناو بیرمەندو فەیلەسوفانە بناسین و بزانین ئەوانە کێبوون؟ با بێین و بزانین ئەوانە چیان پێشکەش بە جیهان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردووە، با بزانین ئەوانە چیان گوتووە دەربارەی حەقیقەت و ڕاستی و عەقڵ ؟ ئینجا دوای ئەوەش دەبێ بزانین کە بەو کارەیان چ نەگبەتی و دەردەسەرییەکیان بەسەر ژیاندا هاتووە!
یەکەم: ئیبن ڕوشد: (١١٢٦-١١٩٨ز). ئیبن ڕوشد ناوی محمد بن ئەحمەد بن محمد بن ڕوشدی ئەندەلوسیە! ئیبن ڕوشد خوێندنی فیقهو ئسوڵی دینی تەواو کردووەو دواییش زانستی پزیشکی وبیرکاری وفەلسەفەی خوێندووە، چەندین ساڵیش لە قورتوبەو ئیشبیلیە کاری دادوەری کردووە. ئیبنو ڕوشد لە ژێر سایەو دەسەڵاتی دەوڵەتی الموحدون دا گەورە بووە، کە پادشاکەیان ئەوکات بریتیبووە لە یوسف یعقوب المنصور بن عبد المومن، پادشاش لە ژێر کاریگەریی و داخوازی ڕای گشتیدا فەرمانیکردووە بە دوورخستنەوەی ئیبن ڕوشد بۆ ئەلیسانە لە نزیکی غەرناتە ئینجا دوای ئەوەش بەرەو وەڵاتی مەغریبیان ڕاوناوە.
ئیبن ڕوشد لە لایەن پیاوانی دینی و دام و دەزگای دینییەوە زۆر سوکایەتی پێکراوەو تا کار گەییشتۆتە ئەوەی کە دەستیان کردووە بە سوتاندنی نووسراوو کتێبەکانی ئەو زاناو بیرمەندە! ئیبن ڕوشد، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە شاری مەڕاکیش لە مەغریب کۆچی دوایی کردووەو دواییش لاشەکەی گواسترایەوە بۆ شاری قورتوبە. هەر کە ئیبن ڕوشد کۆچی دوایی کرد موریدو خوێندکارەکانیشی بڵاوەیان لێکردو لە یەکتر دابڕان و ئینجا ئەلمەنسور یەعقوبی پاشا مەڕسومێکی دەوڵەتی دەرکرد کە ئیتر نابێ لەمەودوا کەس بە فەلسەفەوە خۆی خەریک بکات و خوێندنی فەلسەفەی لە وەڵاتدا تەحریم و یاساغ کرد!
دووەم : فاڕابی: ( ٨٧٠- ٩٥٠ ز). فاڕابی ناوی تەواوی بریتیە لە ئەبو نەسر محمد بن محمد بن ئوزڵاغ بن تەرخان، لە شاری فاڕابی کە شارێکی تورکانە لە دایک بووە. فاڕاب شارێکە لە وەڵاتی تورکان لە ناوچەی خوڕاسان و لە ڕۆژئاوادا بە Alpharabyus ئەلفەڕابیوس ناسراوە. ئینجا بەرەو عێڕاق ڕۆییشتووە بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا تەواو بکات، هەر لەوێدا فەلسەفەو مەنتیق وخوێندنی پزیشکیی تەواو کردووە لەسەر دەستی دوکتۆرێکی مەسیحی بە ناوی یوحەنا بن حیلان، هەروەها زانستەکانی زمانی عەڕەبی و مۆسیقاشی هەر لەوێ خویندووە!
ئیترفاڕابی لە عێڕاقەوە بەرەو شام و میسر ڕۆییشتووەو لە شامدا و لە شاری حەڵەب چووەتە کۆشکی سەیفول دەولە. لەوێدا لە شاری حەڵب شوێن و پێگەیەکی زۆر بەرزو دیاری لە نێو زانایان و ئەدیبان و فەیلەسوفاندا داگیرکردووە، هەروەها فاڕابی هەوڵیدا بیسەلمێنێت کە هیچ جیاوازییەک نیە لە نێوانی فەلسەفەی یۆنانی و بیروباوەڕی شەڕیعەتی ئیسلامیدا! بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئەو شکەستی هێنا لەو کارەیدا، هەر بۆیەش الذهبی لە کتێبی في سیر الاعلام دەرباری فاڕابی دەڵێت:” فاڕابی خاوەنی چەندین کتێبی بەناوبانگەو هەر کەسێکیش پەنا بەە کتێبانە بەرێت ئەوا هەم گومڕابووەو هەمیش بە دەرچوو لە دین دادەنرێت، جێگەی باسە کە چارەنووسی ئیبنو سیناش هەروا دەرچوو.
دیسان ئەوەتە ئیبن عیماد لە کتێبی شذرات الذهب دا دەربارەی فاڕابی دەڵێت:” فاڕابی لە هەموو زانایان و بیرمەندان زیاتر زەندیق و بیدعەچیە” هەتا غەزالی لە کتێبەکەیدا بە ناوی المنقذ من الضلال دا دەربارەی فاڕابی دەڵێت:” هیچ گومان نیەو نەماوە لە کافربوونی فاڕابی و ئیبن سینا”. تۆمەتەکەش بریتیبوو لەوەی کە فاڕابی دانی نەدەنا بە ڕۆژی قیامەت و هەروەها فاڕابی زیندووبوونەوەی پێ شتێکی ڕاست نەبووە!. یان فاڕابی دەیگووت وە پێی وابووە کە خودا تەنها شتە گشتی و گەردوونیەکنی مەبەستەو ئاگادارەو هەقی بەسەر شتە تایبەتی و بچوکەکانەوە نیە! فاڕابی دیسان پێی وابووە کە گەردوون نە درووستکراوەو نە درووستیش دەکرێت بەڵک و گەردوونیش هەر وەکو خوا ئەزەلییەو هەر هەبووە !
سێیەم: الکندي: ئەلکەنەدی (٨١١-٨٦٦ ز). ناوی تەواوی ئەلکەنەدی بریتیە لە یعقوب بن إسحاق بن الصباح بن عمران بن إسماعیل بن محمد بن الاشعث الکندي و ڕەچەڵەک و بنەچەکەی دەگەڕێتەوە سەر پادشاکانی کەنەدەو بە بنەچە سەر بە نەتەوەی عەڕەبە و هەر لەبەر ئەوەش نازناوی فەیلەسوفی عەڕەبیان لێناوە!
ئەلکەنەدی لە نێو وەڵاتانی ڕۆژئاواییدا بە ئەلکەندوس Al Kindus ناسراوە. ڕەزامەندی باشی لە لای مەئمون وموعتەسەم و واسیق بەدەست هێناوەو جێگەو پێگەی لە لای ئەوان بەرز بووەتەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە کەنەدی ڕێبازی موعتەزیلەی هەڵبژاردووە بۆیە بە دەستی متوەکیلەوە زۆر ئێش و ئازاری چێشتووەو متوەکیل فەرمانی دەرکردووە کە لیی بدرێت و دەست بەسەر تەواوی نووسراوو کتێبەکانی دا بگیرێت! ئەلکەندی تۆمەتی زەندیق بوون و بیدعەچیەتی درایەپاڵ و ئەویش بەرەنگاری لەخۆی دەکردو دەیگوت دوژمنانی فەلسەفە خەڵکی گەمژەو مێشک پوووچ و نەزان و بازرگانانی دینن!
چوارەم : الجاحظ: جاحیز( ٧٦٧ – ٨٦٨ ز). ناوی تەواوی جاحیز بریتیە لە عمرو بن محبوب الکناني اللیثي کە بە جاحیز ناوی دەرکردووە. یەکێک بووە لە گەورە ڕابەرانی ئەدەب و وێژە. جاحیز زۆرترین تەمەنی خۆی لە شاری بەسرەی عێڕاق بەسەربردووەو بەرەو بەغداش چووە لە سەر بانگهێشتی ئەلمەئمون و لەوێ لە دیوانی پەیامەکانی دایمەزراندووەو کردوویەتی بە سەرۆکی ئەو شوێنە! بەڵام هەر دوای سێ ڕۆژ لەو پیشەو شوێنەی لابراو ئەویش بۆ خەلیفە مەئمون هەر بە دڵسۆزی مایەوە! جاحیز بەرهەمێکی زۆری لە کتێب و نووسراو هەبوون، لە سەرووی ٢٠٠ دوو سەد کتێبەوە هەر کتێبی هەبوون، جا هەروەک و ئیبنول عەمید دەربارەی جاحیز دەڵێت :” جاحیز لە پێشدا عەقڵ و ژیری فێربووە ئینجا ئەدەب و وێژە”
لە کتێبە بەناوبانگ و دیارەکانی بریتین لە الحیوان، البیان و التبیین، البخلاء و کتێبی الحیوان بریتیە لە حەوت بەش . جاحیز لە کتێبی الحیوان دا باسی سرووشت و هەڵس و کەوتی ئاژەڵ دەکات ، هەروەها هەر لەو کتێبەدا لایەنەکانی زانست و تاقیکردنەوەکان و تایبەتمەندیەکانی پیشانداوە، ئینجا ڕووی کردۆتە سرووشت و پەیڕەوی لە مەنهەجی گومان و دوودڵی درووست کردن کردووە، هەروەها لە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانی دا پەیڕەوی لە F-Bacon کردووە، ئینجا دڵنیاییشی داوە لە درووستی و ڕاستی دەرەنجام و بەڵگەکان، وە لەو ڕووەوە پێش دیکارت R Descartesکەوتووەوگەییشتە ئەو بڕوایەی کە قورئان ڕوویداوە و درووستکراوە ، لەبەر ئەوەی قورئانیش شتێکە لە شتەکانی دەوروبەرمان! لەو بارەوە خەلیفە مەئمونیش باوەڕی بەو بۆچوونەی جاحیز هەبووە. جاحیز لە یەکێک لە کتێبەکانیدا بە ناوی خلق القران دا ئەو بابەتە بە باشی ڕوون دەکاتەوەو قسەی لەسەر دەکات و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە تەواوی ئەهلی سوننەو ئیسلام بە کۆمەڵ لە جاحیز وەخۆبکەون و دەستیان کردە هاوارو نەڕە کە قورئان درووست نەکراوەو دەستکرد نیەو ئینجا هاتن لە تۆڵەی ئەوەدا جاحیزیان خستە لیستی بێدینەکان وزەندیقەکان و بیدعەچیەکان و کافراندیشیان!
پێنجەم : بشار بن برد: (٧١٠ – ٧٨٤ ز) . بەشار بن بەرد ناوی تەواوی بریتیە لە بشار بن برد بن یرجوخ العقیلي و ڕەچەڵک و بنەچەکەی لە (توخارستان)ەوە هاتووە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕوباری جەیحونەوە. بەشار بن بەرد لە نێو خێڵی بەنو عوقەیل دا گەورە بووەو جیاوازیش بووە لەگەڵ ئەو عەڕەبە بەدەویە چادر نشینانەی کە لە دەوروبەری بەسڕەدا نیشتەجێ بوون و لە نێویاندا زمانێکی پاراوو قسەکردنی باش فێربووە. بەشار بە کوێری لە دایک بووەو هیچی نەبینیوە! هەر بۆیەش لە هۆنراوەکانیدا شتێکی بە شتێکی ترلێکچواندووە! بەشار بەجۆرێک هۆنراوەکانی دادەڕێژێت کە خەڵکی تر بە دووچاوەوە ناتوانن وا دایان بڕێژن. بەشار لەو ڕووەوە لە هەموویان شاعیرتر و پێشکەوتووترە! لە هەموو دەرگاکانی و بەشەکانی شێعری داوەو تێیدا سوارچاکێکی شارەزا بووە، بەشار بە شێعری گاڵتە ئامێزو تەنزو غەزەل و هەجو ناوی دەرکردووە، بەشار بن بەرد تۆمەتی زەندیق و بیدعەچی و بێدینی درایە پاڵ و هەر بۆیەش خەلیفە مەهدی فەرمانی کرد لێی بدەن و بەشاریش لە ژێر ئەشکەنجەو قامچی و لێداندا بەرگەی نەگرت و مرد و لاشەکەشیان لە شاری بەسڕە بەخاک سپارد! بەشار بن بەرد کەسێکی زەندیق و پۆیولیستی خاوەن ئۆتۆریتەی جەماوەری بووە.
بەشار بن بەرد لە یەکێک لە هۆنراوەکانیدا دەڵێت:
تێبینی: من هەر بە شێوەی هۆنراوەی کوردی هەوڵم داوە هۆنراوەکەی بەشاربن بەرد بکەمە کوردی بە کێش و قافیەی کوردیەوە بێ ئەوەی بهێڵم ماناو ناوەڕۆکی هۆنراوەکەی بەشار تێک بچێت .(ح، ڕ)

لە باوکە ئادەم ، باشترە ئیبلیس ….با لاتان ڕوون بێت، گەلۆی هیچ و پیس
توخمی ئەو ئاگرە، هی ئادەم خۆڵە….ئاگرهەربەرزەو، خۆڵیش وەک دۆڵە!
زەوی تاریکەو، ئاگریش هەر ڕووناک ..ئاوریان پەرستووە، بە کۆمەڵ و تاک

دیسان بەشار بن بەرد بە تەنزو گاڵتەجاڕییەوە دەربارەی نوێژ دەڵێت:

من کاتێک دەچمە، نوێژلە گەڵ هەموان….پێکەنینم دێت ، کە دێنن شادمان
کاتێک هەموویان، دەچنە سەر ئەژنۆ ……من دادەنیشم، بێ ورتەو ڕۆڕۆ
هەر کاتێک سەریان، برد بەرەو سوجدە… من دادەنیشم ، بێ شەرم و پەردە!
بێ خەبەریشم ، لە سڵاوی ئیمام…. بە ژمارە چەند بووە، بە خوا بێ ئاگام

شەشەم : أبو علاء المعري: ( ٩٧٩ – ١٠٥٨ ز). أحمد بن عبداللە بن سلێمان المعري، لە موعەڕەت ئەلنوعمان لە وەڵاتی شام لە دایکبووە. میعەڕی هەر کە گەییشتە تەمەنی چوار ساڵی تووشی نەخۆشی ئاوەڵە بوو، بەو هۆیەشەوە هەردووک چاوی لەدەست دان و کوێربوو. بەڵام ئەو کوێریە نەیتوانی ئەو بوەستێنێت کە لە ڕێگەی کتێبەکانیەوە ئەو فرە چەشنیە پیشان بدا لە گەڵ ئەو تواناو زانینە زۆرەی ئەو هەیبوو دەربارەی زانست کە لەودەمەدا هاوشێوەی ئەو کەم بوون!
وا باوبوو کە میعەڕی زانایەکی وەک دەریا وابوو، هەروەها دەگوترا کە لە شێعرەکانیدا کاریگەریی شێوازی موتەنەبی لەسەر بووە! ئەو ئاستە باڵاو بەهرەیەی لەو کتێبانەدا دەرکەوت کە لە دوایدا نووسینی پاش ئەوەی کە گەڕایەوە بۆ ئەلمیعڕە. لەوانە کتێبی اللزومیات و کتێبی رسالة الغفران. بەڵام کاتێک کە خەبەری مردنی دایکیان پێدا زۆر کاری تێکراو ئەمەش زیاتر پاڵی پێوەنا کە بڕیاری ئەوە بدات لە خەڵک دووربکەوێتەوەو بە دوورەپەرێزی و دوور لە خەڵک بژیت. وەک دەگوترێت لەو کاتەوە کە دایکی مردووە ئیتر لە ئەشکەوتێکدا ژیاوە و خۆی لەسەر کەمخواردن ڕاهێناوەو ئیترنە گۆشتی ئاژەڵی خواردووەو نە هێلکەو شیریشی خواردووە! ئا لێرەوە نازناوی بارمتەی زیندانی بەدەست هێناوە! بە واتای کوێری و ماڵەوە دێت!
لە کتێبە هەرێ بەناوبانگەکانی ئەلمیعەری بریتیە لە کتێبی اللزومیات، ئەو لەو کتێبەیدا توانی خۆی لەکۆت و بەندی باوەڕی دین ڕزگار بکاو لێی بێتە دەر و هەروەها خۆی گواستەوە بۆ ئاستێکی باڵاتر! کتێبێکی بەناوبانگی تریشی هەیە بە ناوی رسالة الغفران. ئەو کتێبەی بە شێوازێکی زۆر جوان نووسیوەو کردووشیەتی بە دیاری بۆ پیاویک بە ناوی علی بن منصور الحلبي! لەو کتێبەدا ئەو شاعیرە زەندیقانەی خستوونەتە ڕوو کە ئەو لێیان خۆشبووە، ئاوی ئەو کتێبەش هەر لەو لێخۆشبوونەوە هاتووە! هەروەها ئەوانەی کە بۆ بەهەشت بەرزکراونەتەوە، زۆرێکیش لە هاوچەرخەکانی بە زەندیقیان حساب کردووە، هیچ باوەڕێکی ئیسلامیی نیە کە ئەو گاڵتەی پێنەکردبێت! بۆیە ئێمە هیچمان لەبەردەم دانیە بێجگە لەوەی کە بڵێین ئەو کەسێکی بە گومانی گەورە بووە ! ئەبو عەلاء ئەلمیعەری باوەڕی بە یەکتا پەرستی هەبووە بەڵام خودای ئەو هیچ نەبووە بێجگە لە چارەنووسێکی نادیار، هەروەها ئەو لائەنگری بیرۆکەی سرووش و هاتنە خوارەوەی وەحی خودایی نەبووە، بۆیە بەلای ئەوەوە دین درووستکراوی دەستی مڕۆڤ خۆیەتی! هەر بۆیەش ئەو هەمیشە هێرشی دەکردە سەر ئەو کەسانەی کە ئیرادەی خەڵکیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێناو وایان لەخەڵک دەکرد کە باوەڕ بە خوڕافات بهێنن تاکو ئەوان بتوانن دەست بە دەسەڵات و پارەوە بگرن!
ئەوەتا المعري لە کتێبی اللزومیات دا دەڵێت:
غروور مەیلی بەلای گەندەڵیدایە هەمیشە ……یەکسانە بە چەواشەکاری هەرچی دینیشە
ئەگەر لە خەڵکانی سەر بە دینێ و پرسیوە …بە لێکچوون ئەوەی کەڕێکیان خستووە گۆڕیوە
لە ڕێی لۆجیک و عەقڵەوە ناکەن ئیدانە …..لەبۆ شکاندنی عەقڵ بە درۆ و دەلەسە نیازیانە

حەوتەم: الحلاج: ( ٨٥٨ – ٩٢٢ ز). لە نێو کوردا بە هەللاج ناسراوە . هەللاج ناوی تەواوی بریتیە لە : الحسین بن منصور بن محمی، نازناوەکەی بریتی بووە لە هەللاجی کوڕی موغیس، هەلاج فەیلەسوفێکی عیڕفانی بووە، هەندێک لە مێژوونووسان دەیخەنە ڕێزی ئەوکەسانەوە کە شتی پەنهان و نادیاریان زانیوەو هەست پێکردووە و خوا ناسیش بووە، هەندێکی تر لە مێژوونووسان هەللاجیان خستۆتە ڕیزی زەندیق و بێدینەکانەوە. باپیری هەللاج کەسێکی مەجوسی ئاگر پەرست بووەو دوایی بووەتە موسڵمان، لە سەرەتادا لە شاری البیضاء بووە لە وەڵاتی فارس،بەڵام لە شاری واسیت لە عێڕاق گەورە بووەو دوایی ڕۆییشتووە بۆ شاری بەسڕە.
هەللاج هەندێک شتی لێ باس دەکەن و دەگێڕنەوە کە بە کاری موجیزە حیساب دەکرێن. ئەوەتە الذهبي لە کتێبەکەیدا بە ناوی “العبر في خبر من غبر” دا دەربارەی هەللاج دەڵێت:” هەلاج یاوەرو هاوڕێی تەستەری و جونێد وئەبو حوسێنی نەوری بووە و ئەوانیش ڕابەران و پێشەوایانی عیڕفانی و سۆفیگەریی بوون ، ئەوان هێندە لەگەڵ خوادا تێکەڵ بوون کە خۆیان و خودایان تێکەڵ بەیەک کردووەو وەک یەک شت بینیویانە” ئینجا هەلاج بەرەو هیندوستان ڕۆییشت و لەوێش سێحرو جادووی خوێندو بەو هۆیەشەوە تووشی حەڵەتێک بوو کە شەیتان بەسەریدا زاڵبوو، ئیتر ئیمان و باوەڕی ئایینی لە لا نەما. بیروباوەڕی ئایینیی هەلاج گەییشتە ئەو ئاستەی کە ئیتر هەلاج باوەری بە یەکبوونی بوون هەبوو( وحدة الوجود). ئەو پێی وابوو مڕۆڤ لە خودی خوادا تێکەڵ بووە! هەلاج شاعیرێکی بەتواناو شکۆمەند بووەو لە شێعرەکانیدا باوەڕی سۆفیگەریی و عیڕفانی خۆی ڕوونکردۆتەوەو پەیوەندی خۆشی لەگەڵ خوادا نیشانداوە.
بۆ نموونە ئەوەتە لە شێعرێکیدا پەیوەندی خۆی لەگەڵ خوادا نیشان دەدا:
هەلاج دەڵێت:
منم کە خۆشم دەوێت و ئەوەی کە خۆشیشم دەوێ منم
هەردووکمان دوو گیانین و شوێنیشمان یەکەو منم !

لە شوێنێکی تردا هەللاج دەڵێت:

هەر کە منت بینی، وا دابنێ ئەو دەبینی
کاتێکیش ئەو دەبینی، تۆ پێکەوەن دەبینی

دەگوترێت بۆیە هەللاج بەو ناوەوە بانگکراوە چونکا توانای ئەوەی هەبووە کە زانیویتی چی هەیەو چی دەگوزەرێت لە ناو دڵاندا! دەڵێن هەلاج توانیویەتی ناوەڕۆک و هەناوی قسە دەربێنێ و لێی تێبگات و شی بکاتەوە، وەک چۆن هەلاج کە لۆکە شەی دەکاو ناوەڕوک و باشیەکەی دەردێنێت! کاتێک زانیاری دەربارەی هەلاج بە خەلیفە ئەلموقتەدیر گەییشت و پێیان گوت کە هەلاج چ کارەیەو چۆن بیر دەکاتەوە، ئەویش فەرمانی کرد بە ئەبا ئەلحەسەن علی بن احمد ئەلڕاسیبی کە بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و خەراجی ناوچەی ئەهواز بووو تاکو هەلاجی بۆ پەلبەستوو بکات و بیهێنێت بۆ بەغدا! ئەویش فەرمانی خەلیفەی تەواو بەجێ گەیاندو هەلاجی لەگەڵ کوڕێکیدا گرت و هەردووکیانی بە پەلبەستوویی لە ساڵی ٣١٠ی کۆچیدا گەیاندە بەغدا. لەوێ لە بەغدا خەلیفە فەرمانی کرد کە هەلاج بە قەدی دارێکەوە هەڵواسن وەک ئەوەی لە خاچ بدرێت و ئینجا دوایی خستیە زیندانەوە بۆ ماوەی هەشت ساڵ و دوایش ئەنجومەنێکی دادوەری و فەقێکانی بۆ ئامادەکردو لەو دادگایەدا ئینجا خەڵکیان لەسەر کردە شاهیدو بەو هۆیەشەوە بە تۆمەتی زەندیق بوون و بیدعەچیەتی و گومڕایی و لە دین دەرچوون ئەنجومەنی دادوریەکەو فەقێکان بڕیاریان دا کە بیکوژن و خوێنی حەڵاڵ کرا. ئینجا بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی کوشتنەکەی دایانە دەست نازوک، بەرپرسی پۆلیسی ئەوکات، ئینجا لەوێ لە لایەن ئەشکەنجە دەەرانەوە هەزار قەمچی لێدراو ئینجا هەرچوار پەلیان برین و سەریشیان لیکردەوەو دواییش هێشتا ئەوەندە لەشەی کە پەلوپۆی پێوەنەمابوو هەر دەجولاو گیانی تێدا دەهات و دەچوو کە فڕێیان دایە ناو ئاگرەوەو سوتاندیان!
هەشتەم: إبن الراوندي ( ٨٢٥ – ٩١١ ز). ئیبن ڕاوندی ناوی تەواوی بریتیە لە احمد بن یحیی بن إسحاق ابو الحسن الراوندي .. ناوی ڕاوندی لە ناوی یەکێک لە دێهاتەکانی ئیسفەهانەوە هاتووە. ئیبن ڕاوندی فەیلەسوفێکی خاوەن نفوس و جێ ئیعتیبارو بەڵام بە بێدین ناسرابوو، لە گەڵ کۆمەڵێک لە زانایانی کەلام وئیلاهیات دانیشتن و دیبەیت و مونازەرەی کردووە، ڕاوەندی کەسیکی تایبەت و بێوێنەو بە توانابوو، ڕێبازی تایبەت بەخۆی هەبوو لە ڕووی باوەڕی ئایینیەوە، وەک و ئەوەی کە لە کتێبەکانیانەوە هاتووەو لێی باس دەکەن یەکێک لە بۆچوونەکانی بریتی بووە لە توانەوەو سەرهەڵدانەوەی ڕوحی خودا لە ئیمامەکاندا ( ڕابەران و پێشەوایانی ئایینی). ڕاوندی لە سەدەی سێهەمی کۆچیدا یەکیک بووە لە کەسە ناودارو بەهێزەکانی گروپ و ڕێبازی موعتەزیلە، لەو بارەوە ڕاوندی دەستی کردووە بە نووسینی کتێب لە دوای کتێب بۆ ڕێبازی موعتەزیلە تاکو بتوانن بەرەنگاری لە خۆیان و لە ڕێبازەکەشیان بکەن، بەڵام لە دواییدا لێیان جیابۆوەو دەستی کرد بە ڕەخنە لیگرتن لە موعتەزیلەو بەرنامەو ڕێبازەکەیان ودەستی کرد بە وەڵامدانەوەیان، وە لەو بارەوە بە ناوبانگترین کتێب کە لە وەڵامی موعتەزیلەکاندا نووسیویتی بریتیبووە لە کتێبی فضیحة المعتزیلة. لەو بارەوە ئیبن عیماد ئەلحەنبەلی خاوەنی کتێبی شذرات الذهب دەڵێت:” باوکی ڕاوندی کەسیکی بە ڕەگەز جولەکە بووە هەر بۆیەش شت لەسەر ئیسلام هەڵدەداتەوە، هەر دەربارەی ڕاوندی ئەوەتە ئیبن کسیر دەبێژێت:” ڕاوندی یەکێکە لە زەندیق و بێدینە هەرێ بەناوبانگ و گەورەکان” .
هەر بۆیەش لە لایەن سوڵتانەوە داواکراوەو ئەویش لە ترسان بەرەو ئێران ڕایکردووەو بۆی دەرچووە. لە ئێران لە شاری ئەهواز پەنای بۆ ئیبن لاوی بردووە کە کەسێکی جولەکە بووە! لەو ماوەیەی کە لە لای ئیبن لاوی بوو کتێبێکی بۆ نووسی بە ناوی الدامغ للقران، کە بە مانای نەفرەتکردنی قورئان دێت.لەوەوە ناوی لێنا کە بەهۆی ئەو کتێبەوە بوو کە قورئانە ئەو حاڵی بەو مەرەدەبراوە! لەو بارەوە دەربارەی ئیبن ڕاوەندی ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت:” ئیبن ڕاوەندی زەندیق و بێباوەڕو کافرێکی گەورەو بەناوبانگە، یەکەم جار یەکێک بوو لە کەسە بەناوبانگەکانی ڕێبازی موعتەزیلەو دواییش ڕووی کردە بێدینی و بوو بە زەندیق”
دەگوترێت کە ئیبن ڕاوەندی کەسێکی هەتا بڵێی زیرەک و بیرتیژ بووەو خاوەنی بۆچوونی بەهێزو ژیرانە بووە، هەر بۆیەش ئەبوعەلاء ئەلمیعری لە کتێبی رسالة الغفران دا دەربارەی ڕاوەندی دەڵێت:” من بیستوومە کەسێک دەیگووت ڕاوەندی خەڵکی بەدەورەوەیە کە چاکەکانی کورت دەکەنەوە” یەکێک لە کتێبە هەرێ مەترسیدارەکانی بۆ ئیسلامیەکان بریتی بووە لە کتێبی الزمرد. ڕاوەندی لەو کتێبەیدا بوێری ئەوەی هەبووە کە ڕێک و ڕاستەوخۆ لە پایەکانی ئیسلام بدات و لە یەکێ لە هەرێ پایە گەورەو بنچینەکانی ئیسلامی دا کە پێغەمبەرایەتیە!
ڕاوەندی باوەڕی بە پێغەمبەرایەتی و وەحی نەبووە و هەرچی دەربارەی موعجیزاتی پێغەمبەر باس دەکرێت ئەو پێی درۆ بووە! ئینکاری موعجیزەی قورئانیشی کردووە. ڕاوەندی بە باشی ڕوونی کردۆتەوە کە قورئان و شەریعەتی ئیسلام لەگەڵ عەقڵ و مەتیق نایەنەوەوەو دژایەتیان لەگەڵ لۆجیک هەیە! ڕاوەندی لە چەند کتێبێکیدا بە ناوی فضیحة المعتزیلة ، التاج، الزمرد و هەروەها لە نعت الحکمة و قضیب الذهب و الدامغ دا بە باشی هێرش دەکاتە سەر شەریعەت و بە ناڕاستی دادەنێت. بە داخەوە نەیان هێستووە هیچ کام لەو کتێبانە بمێنن و بگەنە دەست خوێندەوارانی ئێستا. ئیسلام هەموو ئەوانەشی سوتاندووە!
ئەوەی کە ئیمە دەربارەی ڕاوەندی دەیزانین هەر ئەوەیە کە وەختی خۆی شێخە گەورە ئیسلامیەکان لەسەریان نووسیوەو وەڵامیان داوەتەوە بەڵام نەیان هێشتووە نووسینەکانی ئەو بەدەستمان بگەن!! ڕاوەندی لە ژێر سایەو بەزەیی مالیک بن تۆق دا مردووە لە نێوانی ڕەقەو بەغدا. دەشگوترێت کە لە لایەن یەکیک لە سوڵتانەکانی ئەودەمەوە لە خاچ دراوە! بەڵام ئیبن کەسیر لە کتێبەکەیدا بە ناوی البدایة و النهایة دا دەڵێت ” ڕاوندی لە ئەهوازدا مردووە لە لای ئیبن لاوی کە وەختی خۆی کە لە ترسی خەلیفە ڕای کردووەو پەنای بۆ ئیبن لاوی بردووە لە شاری ئەهواز”
نۆیەم: آلرازي (٨٦٤ – ٩٢٥ز). ناوی تەواوی ڕازی بریتیە لە : محمد بن زکریا الرازي. ابوبکر الرازی. یەکێک بووە لە بەناوبانگترین و دیارترین و داهێنەرترین پزیشکەکانی ئەوسەردەمە و هەروەها یەکیک بووە لە فەیلووسەفە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە. خەڵکی ڕەی بووەو هەر بە ناوی ئەو ناوچەیەشەوە ئەو نازناوەی وەرگرتووە کە هەم تێدا لەدایک بوەو تێیدا گەورە بووەو هەر لەو ناوچەیەشدا خوێندوویەتی و لە دوای تەمەنی ٣٠ سی ساڵیەوە بەرەو بەغدا رۆییشتووەو لە سەرەتای تەمەنیدا شەیدای گۆرانی و مۆسیقا بووەو هەر منداڵیش بووە کە هۆنراوەی داناوە، دوایی زۆری نەبردووە کە وازی لەو کارە هێناوەو روی کردۆتە بواری پزیشکیی و فەلسەفە! ئینجا بووە بە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕەی و دواییش سەرۆکایەتی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی عەزدی لە بەغدا وەرگرت.
ڕازی یەکێک بووە لە زانا دیارو گەورەکانی خوێندنگای مۆدێرن لە بواری پزیشکیدا. ئاوارەبووە بۆ بەغداو لەوێش دەستی بەخوێندن کردووە لەسەر دەستی پزیشکێکی مەسیحی بەناوی حەنین بن ئیسحاق. ڕازی لەگەڵ خوێندنی پزیشکیدا خۆشی خەریکردووە بە خوێندنی فەلەکناسی و بیرکاری و هەروەها ناوبانگێکی باشیشی هەبووە لە بواری موسیقاداو یەکێکیش بووە لە تیۆریستەکانی بواری مۆسیقاداو تەواوی ئەوانەی کە لەدوای ئەو بوون ستاییشی بیردۆزەکانی ئەویان کردووە کە لە بواری مۆسیقادا هەیبوون! سەرباری ئەوە ڕازی خۆی زۆر بۆ فەلسەفە تەرخان کردووەو ئەو پێی وابووە کە دەروون یان نەفس دەبێ بابەتی یەکەمین بێت و کە پەیوەندی هەیە لە نێوانی دەروون و جەستەدا. هەروەها ئەوەی کە لە نەفس و دەرووندا دێت و دەچێت و بوونی هەیە لە نموونەی هەست و بیر لە لە ڕواڵەت و دیوی دەرەوەی جەستەدا خۆی نیشان دەدات، هەر بۆیەش لە سەر پزیشک پێویستە کە لە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانی دا خۆی قەتیس نەکات تەنها بە بابەت و لایەنی جەستەوەو نابێت هەر جەستەی لە لا یەکەمین بێت، بەڵک و دەبێ لە هەمان کاتدا پزیشکیکی دەروونی و ڕوحییش بێ .
لە گرنگترین نووسراوو کتێبەکانی ڕازی بریتین لە: الاسرار( نهێنیەکان) کە G Garmana وەری گێڕاوەتە سەر لاتینی و بووە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی وگرنگی بواری کیمیا، هەروەها کتێبی المنصوري کە بە ناوی ئەمیری ڕەی یەوە ناوی لە کتێبەکە ناوە کە ناوی بریتیبووە لە محمد بن اسحاق بن احمد بن اسد الساماني بووە، هەروەها کتێبی (الفصول في الطب)یشی نووسیوە، ئینجا بابەتێکی نووسیوە لە ژێر ناوی بەردو گورچیلەو میزڵدان، هەروەها کتێبی ( تقسیم العلل، و المدخل الی الطب، و منافع الغذیة و دفع مضارها) و لەگەڵ چەندین کتێب و نوسراوی تریش.
هەروەها ڕازی چەندین نامیلکەو بابەتیشی نووسیوە بۆ نموونە : کتێبی الجدري و الحصبة، کە بە یەکێک لە کتێبە باشەکانی بواری پزیشکی دادەنرێت کە بۆچەندین زمانی زیندووی جیهانی وەرگێڕراوە و ناو و ناوبانگێکی باشیشی بۆ ڕازی پەیدا کردووە، بەڵام یەکێک لە کتێبە هەرێ بەناوبانگەکان ە دیارەکانی بریتیە لە کتێبی الحاوی فی الطب، ئەو کتێبە هەموو ئەو بابەت و بابەتانەی لەخۆ گرتووە کە ئەوکات زانستی پزیشکی سریانی و عەڕەبی پێی گەییشتووە. جێگەی باسە کە فراج بن سالم الاسرائیلی لە ساڵی ١٢٧٩ی زائینی ئەو کتێبەی بۆ لاتینی وەرگێڕاوە.
لە لایەکی ترەوە ڕازی یەکێک بووە لە گەورە زەندیقەکانی ئیسلام، کە پێی وابووە اللە درووستکەری چاکەیەو باشە لە خواوەیەو شەیتانیش درووستکەری کاری خەراپەیە و خەراپە هەر لە شەیتانەوەیە! بیروباوەڕی مەسنەوی فارسی کۆن! هەروەها گوتراوە کە پێنج شت ئەزەلی و هەر دەمێنن لەوانە اللە، شەیتان، زەمان و کات، بۆشایی و نەبوون، و ڕووح و گیان. ڕازی پێکهاتەیەکی پێکهێناوە لە نێوانی ڕێبازەکانی سابیئەو دەهریەو فەلسەفەو بەراهیمەی هیندیەکان. هەروەها ڕازی کتێبی لەسەر باتڵ بوون و ناڕاستیی پێغەمبەرایەتی نووسیوە و هەروەها کتێبیشی لەسەر باتڵ بوون و ناڕاستی ڕۆژی قیامەت و ڕۆژی دوایی نووسیوە. ئەمەش وای کردووە کە زاناو پێشەواو ڕابەرانی ئایینی لە خۆی تووڕە بکات و بە کافرو زەندیق و بێدین ناوزەدی بکەن!
دەیەم: التوحیدی: ( ٩٢٣ – ١٠٢٣ز). ناوی تەواوی تەوحیدی بریتیە لە علی بن محمد بن العباس التوحیدی ابو حیان. دەگوترێ بۆیە ئەو نازناوەی لینراوە چونکە باوکی جۆرە خورمایەکی فرۆستوە کە ناوی تەوحیدی بووە! یان ئەوەتە کاتێک تەوحیدی لە نێو گروپی موعتەزیلەدا بووە سەربە ئەهلی دادپەروەری و تەوحید بووە هەر بۆیەش ئەو نازناوەی بەسەردا بڕاوە. تەوحیدی فەیلەسوف و کەسێکی موعتەزیلەی عیڕفانی بووە. لە نیشابوور لە دایک بووە، بەڵام زووربەی ژیانی لە بەغدا بەسەر بردووە، لەوێ لە بەغدا لەسەر دەستی زاناو شێخە بەناوبانگەکانی ئەوێ زانستەکانی فیقهو نەحوی خوێندووەو هەروەها زانستی مەتیق و زمانیشی تەواو خوێندووە.
ئەبو حەیانی تەوحیدی چەندین کتێبی بەناوبانگی نووسیوە لەوانە کتێبی المقابسات کە بریتیە لە بیرەوری و هی ئەو کاتانەی نووسیوە کە لەگەڵ ئەدیب و بیرمەندو کەسانی بەناوبانگدا دانیشتووە! لە دوای ئەوە کتێبی الامتاع والموانسی نووسیوە کە بریتیە چەند بابەتێک کە ابا عبد الحسین بن احمد بن سعدان وەزیری سەمسامی دەوڵەتی بوەیهی لە ماوەی ٣٧ شەودا قسەی لەسەر کردوون و دواییش لە کتێبێکدا هەموو قسەوباسەکانی ئەو ماوەیەی کۆکردوونەتەوە! کتێبی تریشی نووسیوە بەناوی رسالة في علم الکتابة، هەروەها ئەم کتێبانەشی نووسیوە بۆ نموونە : کتێبی بصائر القدماء، سرائر الحکماء، کتێبی الاشارات الالاهیة لانفاس الروحیة، رسالة في الاخبار الصوفیة، کتاب ریاض العارفین، ورسالة في الامامة، هەروەها کتێبی الهوامل و الشوامل.
جێگەی داخە کە تەوحیدی لە کۆتایی تەمەنیدا کتێبەکانی سووتاندن، کە لێشیان پرسیوە بۆچی وای کردووە ئەو گوتوویەتی :” کوڕێکی خۆشەویست و هاوڕێیەکی خۆشەویست و هاوەڵێکی نزیک و شوێنکەوتوویەکی ژیر و سەرکردەیەکی تەوبەکارم لەدەستداوە” بۆیە بۆمن زۆر سەخت بوو کە لە دوای خۆم بەجێی بهێڵم بۆ کەسانێک تا دەستکاریی بکەن و گەمەی پێبکەن و کەسایەتی و شەڕەف و نامووسم لەکەدار بکەن! وە من چۆن بۆ کەسانیکی بەجێی بهێڵم کە هاوسێیەتیم کردوون بۆ ماوەی ٢٠ بیست ساڵان و لە هەموو ئەو ماوەیەدا من مافی ئەوەم نەبووە کە خۆشەویستی و هاوسەرگیریی لەەگەڵ یەکێک لەوانە بکەم و لە لایەن کەسیشیانەوە نەپارێزراوم، هەروەها چەندین جاران لە نێویاندا ناچارکراوم کە گیاوگۆڵ بخۆم لە بیابانەکاندا سەرباری ئەوەی کە کەسیکی بەناوبانگیش بووم. وە بۆخۆبەدوورگرتن لە فەزیحە لە لایەن کەسان و لە لایەن گشتیشەوە وە بۆ فرۆشتنی دین و پیاوەتیش! ئەو کەسیکی موعتەزیلە بوو لە سەر ڕێبازی جاحیز و لەگەڵ ئەوەی کە مەیلێکیشی بەللای سۆفیگەریەتیدا هەبوو. ئیتر تەوحیدی بە زەندیق ناسراو لەوبارەشەوە دەربارەی تەوحیدی ئیبن و جەوزی دەڵێت:” زەندیقەکانی نێو ئیسلام سێ کەسن کە بریتین لە ئیبن و ڕاوەندی و تەوحیدی و ئەلمیعەڕی.”
یازدەیەم: ابن سینا:( ٩٨٤ – ١٠٣٧ز). ئیبن سینا ناوی تەواوی بریتیە لە الحسین بن عبداللە بن الحسن بن علی بن سینا، لە دوای ڕازی ئیبن سینا بەناوبانگترینە لە مێژووی پزیشکیی عەڕەبیدا. ڕازی لە پێش ئیبن سیناوە بووە لە بواری پزیشکییداو ئیبن سیناش لە پێش ڕازی یەوە بووە لە بواری فەلسەفەدا. لە ڕاستیدا ئیبن سینا سیفاتی پزیشکیی و فەیلەسوفیی و فیقهیی و شاعیریی تێدا هەبووە. ئیبن سینا لە وەڵاتانی ڕۆژئاواییدا بە Avicenne ناسراوە، لە ئەفیشنە کە یەکێکە لە دێهاتەکانی بوخارایە لە دایک بووە، باوکیشی لە بەڵخ بووەو دوایی ڕووی کردۆتە بوخارا. لە بوخارادا کاری ئاڵو وێری پارەوپووڵی کردووە!
لە بوخارادا باوکی ئیبن سینا دەنێرێت بۆ خوێندن و قورئان تەواو دەکاو دواییش ئاشنایی پەیدا دەکات لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی و ئایین و دواییش دەست دەکات بە خوێندنی زانستە سرووشتیەکان و پشتی سرووشت و بیرکاری و مەتیق، ئینجا لەسەر دەستی پزیشکێکی مەسیحی بە ناوی عیسا بن یەحیا هونەرو وانەی پزیشکی خوێندووەو فێر بووە! شەیدای فەلسەفە بووەو خۆی بە فەلسەفەی میتافیزیکی پشتی سرووشتەوە خەریک کردووە و هەروەها کتێبەکەی ئەرستۆی خوێندووەو سوودیشی لە کتێبەکەی فاڕابی دەربارەی ئەودیوی سرووشت وەرگرتووەو کە تێیدا زانستەکەی ئەرستۆی ڕوونکردۆتەوە! لێرەدا ئەوەی کە بەڕووی ئیبن سینادا داخرابوو کرایەوە، لەو بارەوە ئیبن سینا رێبازێکی فەلسەفیانەی لە یەکتاپەرستیدا دامەزراند کە ویستی ئیسلام و بۆچوونەکانی ئەرستۆ لێک نزیک بکاتەوە.
لە کتێبە بەناو بانگەکانی ئیبن سینا بریتین لە کتێبی الشفاء کە مەبەستی چاککردنەوەی دەروون و گیان بووە لە نەخۆشیەکان و هەڵەکان. ئیبن سینا گرنگی بە چارەسەرکردنی دەروونی و ڕوحیی داوە هەروەک و چۆن کە گرنگی بە چارەسەری جەستەیی داوە. هەروەها کتێبی النجات کە ئەویش بریتیە لە کورتەی کتێبی الشفاء. وە بەناوبانگترین کتێبی لە بواری پزیشکیدا بریتیە لە کتێبی القانون کە پوختەی بیروڕای پزیشکیانەی ئیبن سینا یە لەوانەش بەرهەمەکانی یۆنانی و عەڕەب! ئەو کتێبە لە سەدەی دوازدەی زایینیدا بۆ زمانی لاتینی وەرگێڕڕاو لە سەدەی پازدەهەمیشدا شازدە جار چاپکرایەوە!هەروەها هەتا کۆتاییەکانی سەدەی حەڤدەیەم ئەو کتێبە وانەیەکی فێربوون بوە لە زانکۆکانی ئەوروپادا.
ئیبن سینا هەمان پڕەنسیب و بنەمای فاڕابی هەبووە ک لە پێش خۆیدا بووە و کە گوتوویەتی جیهان ئەزەلیەو هەر هەبووەو درووست نەکراوە، هەروەها گوتووەیەتی و پێی وابووە کە اللە لە شتە گەردوونی و گشتیەکان ئاگادارەو گوێ بە شتە بچووک و تایبەتمەندیەکان نادات و لای گرنگ و یەکەمین نین. ئەو پێی وا نەبووە کە جەستە لە گەڵ ڕوح لە ڕۆژی قیامەتێدا زیندوو دەبێتەوە! هەر بۆیەش غەزالی لە کتێبەکەیدا بە ناوی المنقذ من الضلال دا ئیبن سینای کافراندووەو بە زەندیقی کردووە، ئیبن کەسیر لە کتێبەکەیدا بە ناوی البدایە و النهایە دا هەمان شی غەزالی پشتڕاست کردۆتەوە! هەروەها ئیبن عماد لە کتێبی شذرات الذهب دا دەڵێت :” کتێبەکەی ئیبن سینا بە ناوی الشفاء فەلسەفەیەکی لە خۆگرتووە کە دڵێکی ئایینی بۆ ڕەت ناکرێتەوە” هەروەها شێخی ئیسلام ئیبن و تەیمییە پشت ڕاستی ئەوەی کردۆتەوە کە ئیبن سینا سەر بە ڕێبازی ئیسماعیلی باتینیی بووە کە ئەوانیش نە لە موسڵمانان و نە لە ئایینی جولەکانن و نە مەسیحیشن،
هەروەها دیسان دەربارەی ئیبن سینا لە شوێنێکی تردا ئیبن تەیمییە دەڵێت:”کەسانی خەیاڵ و وەهمن وهەر ئەوانەشن کە دەڵێن پێغەمبەران دەربارەی خوا زانیاریان پێداوین هەروەها دەربارەی ڕۆژی قیامەتێ وهەروەها دەربارەی بەهەشت و دۆزەخ و مەلائیکەتیش ئەمەش لەگەڵ بابەتەکەدا ناگونجێت! بەڵک و بە شێوەیەک قسەیان لەگەڵ کراوە کە لە خەیاڵ و وەهم نزیکە لە بۆچوون و دیدی خۆیانەوەو لەوێشەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئیبن سیناو پێڕەکەی پێیان وایە خودا جەستەیەکی گەورەیەو جەستەش دەگەڕێتەوە بۆ سزاو بەختەورییەکی بەرجەستە.ئیبن سینا لەو بارەوە و لەسەر ئەو بنچینەیە یاسایەکی بۆ داناون و ئەو یاسایەی کە ئاماژەی پێداوە لە کتێبێکیدا بەناوی الاضحویة. ئەوانە دەڵێن پێغەمبەران بەو دەربڕینانە مەبەستیان ڕواڵەت و دیوی دەرەوەیەو مەبەستیشیان ئەوە بووە کە جەماوەر لێیەوە ئەو ڕواڵەتانە تێبگات! جا ئەگەر ئەو ڕواڵەتانە لە خۆیدا درۆو دەلەسەو توڕەهات بن ئەوا بۆ بەرژەوەندی یەو بەس. ئینجا کێن ئەوانەی کە دەڵێن:” پێغەمبەر ڕاستی دەزانێت بەڵام پێچەوانەکەی نیشانداوە لە پیناوی بەرژەوەندیدا؟ تێشیاندا هەیە کە دەڵێت:” پێغەمبەر ڕاستیی نەزانیوە وەک ئەوەی کە فەیلەسوفان زانیویانە! هەر بۆیەش ئەوانە فەیلەسوفێکی تەواو پێگەییشتویان بەلاوە باشترە لە پێغەمبەرێک..هەروەک فاڕابی و موبەشیر فاتک و ئەوانەی ترتیش فەیلەسوفیان پێ باشترە لە پێغەمبەر!
شازدەیەم: عومر الخیام ( ١٠٤٨ – ١١٣١ ز). ناوی تەواوی بریتیە لە عمر بن ابراهیم غیاث الدین ئەبو الفتح. عومەر الخیام خەڵکی نیشابورە. شاعیر و فەیلەسدوفە، هەروەها زانایەکی بەناوبانگی بواری فەلسەفەو بیرکاریی و فەلەکناسی و زمان و فیقهو مێژووە. زووربەی هۆنراوەکانی خەیام بە چواردەوری مەیی و خۆشەویستیدا دەخولێنەوە.
ئەوەتە خەیام دەربارەی بەهەشت دەێت:

بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا!
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەستکەوتەکە هەر یەکن بە هەردووک ڕێدا
چوارینەکانی خەیام …..وەرگێڕانی هەژار موکریانی

هەروەها ئەوەتە خەیام ڕوو دەکاتە خوداو قسەی لەگەڵ دەکات ودەڵێت:

دنیایە لە کەودە بێ گوناهێکی نیە
کەس بێ هەڵە نەژیاوە لەسەر ئەو زەویە
من کردە خەراپ و تۆش خەراپەم تووشکەی
جیاوازی لە نێوان من و تۆدا خوایە چیە؟
چوارینەکانی خەیام …….وەرگێڕانی هەژار موکریانی

خەیام دیسان پرسیار دەکاو دەڵێت:
کێ لە هاتندا پرسی پێ کرا
خۆ لە مردندا هەر بەزۆر برا
نامەرد هەی ساقی شەڕابێ تێکە
بۆ دنیای تاریک هەر مەبە چرا
چوارینەکانی خەیام ……وەرگێڕانی شێخ سەلام
حەڤدەیەم: إبن عربي (١١٦٥ -١٢٤١ز). ناوی تەواوی ئیبن عەڕەبی بریتیە لە محمد بن علی بن محمد الحاتمي الطائي، المرسي الاندلسي محي الدین ابوبکر ناسراو بە ئیبن عەڕەبی”بە بێ ئامڕازی ناساندنە ئەویش بۆ جیاکردنەوەیەتی لە دادوەر ئەبوبەکربن عەڕەبی”یە . ئیبن عەڕەبی لە شاری المرسی لە ئەندەلوس لە دایک بووە لە تەمەنی لاویەتیدا ڕۆییشتووە بۆ شاری ئیشبیلیەو لەوێدا دەستی بە خوێندن کردووە، دوایی گواستوویەتیەوە بۆ قورتوبە. لە شاری قورتوبەدا دەستی کردووە بە خوێندنی زانستەکانی قورئان و زانستەکانی فیقهو حەدیس. ئینجا ئیتر ئیبن عەڕەبی بەرەو ڕێبازی بیروباوەڕی (زاهیری) کە ڕێبازی ئیبن حەزم بووە ڕووی وەرگێڕاوە وە.
لەوێ لە قورتوبە ئیبن عەڕەبی پەیوەندی کردووە بە زاناکانی ئەودەڤەرەوە لە نموونەی ئەبی ئەلوەلید بن ڕوشد و ئەبی ئەلقاسم بن بشکوال وچەندین زانای تر. ئیتر لێرەوە بیروڕای خەڵک جیاوز بوو سەبارەت بەو بابەتە و خەڵک هەبووە ئیبن عەڕەبی یان بە وەلی و پیاوچاک و لەخوا ترس و کەسێکی نوورانی زانیوەو خەڵکیش هەبووە بە بێدین و کەسێکی ماریق و ناپاک و زەندیقیان زانیوەو حیسابی کافریان بۆ کردووە. دەگونجێت بۆچوون و بینینی ئەوانە لەوەوە سەرچاوەی گرتبێ کە ئیبن عەڕەبی ڕەنگە بە ڕواڵەت هەندێک زیادەڕەوی کردبێ کە لادانی گەیاندبێ لە شەڕیعەتی ئیسلامیدا. ئیبن عەڕەبی یەکیکە لەو کەسانەی کە پێی وابووە و گوتوویەتی :” خوداو سرووشت هەر یەک شتن و گەردوونی مادەو مڕۆڤیش هیچ شتێک نین بێچگە لە دەرکەوتنی ڕووکارو جەوهەری خودی خوداوەند.”
دەگوترێت ئیبن عەڕەبی لەسەرووی ٤٠٠ چوارسەد کتێبی نووسیوە لە بەناوبانگترینیان بریتین لە ” الفتوحات المکیة، فصوص الحکمة، مفتاح السعادة، محاضرة الابرار و مسامرة الاخیار”. کتێبی (فصوص الحکمة)ی لە شاری دیمشق نووسیوە بە ١١ ساڵ پێش مردنی. مەبەستی ئیبن عەڕەبی بەو کارەی بریتی بووە لەوەی کە ژیان و مێژووی ئەو پێغەمبەرانەی کە ناویان لە قورئاندا هاتووە بخاتەڕوو لەبەر ڕۆشنایی عەقیدەو بیروباوەڕی یەکتاپەرستی، ئەو کارەی ئیبن عەڕەبی یەکسان بووە لە گەڵ کتێبی پیرۆزدا یەکیان گرتۆتەوە. ئیبن عەڕەبی لەو کتێبانەیدا هەستاوە بە ڕوونکردنەوەی ڕێبازەکەی خۆی کە بریتیبووە لە رێبازی ٠وحدة الوجود) واتە یەکیەتی بوون. ئەم ڕێبازە بریتیە لە تێکەڵکردنی خودایەتی و مڕۆڤ و کردنیان بەیەک شت. هەروەک چۆن ئاو تێکەڵ بە مەی دەکرێت و بەجۆرێک کە ناتوانرێت لێک جیا بکرێنەوە. ئەو عەقیدەو باوەڕە هەر ئەو شتە بوو کە وەختی خۆی پێش ئیبن عەڕەبی هەللاج لەسەری بووەو ڕایگەیاندبوو!
چواردەیەم : إبن عفیفي : ( ١٩٧٤- … ز) . بریتیە لە ئەحمەد عەفیفی، کەسێکی بەتواناو ڕۆمان نووسێکی خاوەن بەهرەی باڵایە، کەسێکی زەندیق وکافرو بێدین و هەرتەقەیە. ئەو دەستی بە ترووسکەیەک لە ڕووناکیەوە گرتووە لە جیهانێکی عەڕەبی وادا کە تاریکی باڵی بەسەردا کێشاوە!

https://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=348245




پەیوەندی نێوان ماهاتما گاندی و تۆڵستۆی.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا

کاتێک سەیری مێژووی مرۆڤە مەزنەکانی جیهان دەکەین، هەمیشە خۆمان لەبەردەم دوو کەسایەتی مەزندا دەبینینەوە، کە رۆڵیان لە بواری فیکری هومانیستی و ناتوندوتیژیدا هەبووە، ئەوانیش نووسەری ناوداری روسیا و جیهان « لیۆ تۆڵستۆی» کە ساڵی 1828 لەدایک بووە و ساڵی 1910 کۆچی دواییکردووە. ئەو تەنها ئەدیب و رۆماننووسێكی ناودار نەبووە، بەڵکو بیرمەند و فەیلەسوفێکی مەزن بووە، تەنها لە بواری ئەدەبدا نا، بەڵکو لە بواری فیکر و فەلسەفەشدا رۆڵی هەبووە، وەکو یەکێک لە باوکەکانی فیکری هومانیستی و فکری ناتوندتیژی دادەنرێت.
لە بەرامبەریشدا «ماهاتما گاندی» کە ساڵی 1868 لەدایک بووە و لە ساڵی 1948 دا لە لایەن هیندووییەکی توندڕەوە بە ناوی «گودز» تیرۆر کرا، کە نەک تەنها سەرکردەیەکی سیاسی مەزن بوو، بگرە ئەویش بە یەکێک لە باوکە مەزنەکانی فیکری ناتوندوتیژی دادەنرێت. هەر یەکەشیان لە کات و شوێنێکی تەواو جیاواز بوون. هیچ کاتێک نەمدەزانی ئەم دوو کەسایەتییە پەیوەندیی تایبەتییان هەبووە. لە ماوەی پێشوودا وتارێکی نووسەر و رەخنەگری عیراقی د. زیاء نافیعم خوێندەوە باسی پەیوەندی و نامەگۆڕینەوەی نێوان تۆڵستۆی و گاندی دەکات. لە نێوان هەردووکیاندا چەندین نامە هەبووە. تێیدا باسی بابەتی فیکریی و سیاسییان کردووە. وەکو لە نامەکانیشدا دەردەکەوێت، گاندی زۆر سەرسامی فیکری تۆڵستۆی بووە.

لەوانەبێت بپرسین ئاخۆ چ شتێک ئەم دوو کەسایەتییەی پێکەوە بەستۆتەوە، تۆڵستۆیەکی روسی، کە خەریکی نووسین و ئەدەب بووە، لەرووی فیکریشەوە، باوەڕی تەواوەتی بە مەسیحیەت و پەیامی پیرۆزی مەسیح بووە، لەکاتێکدا گاندی بە هەزاران کیلۆمەتر لێوەی دوور بووە، لە رووی ئاینیشەوە دوو ئایینی جیاواز بوون، گاندییەکی هیندۆسی و تۆڵستۆیەکی مەسیحی، بەڵام خۆشەویستیی و ئاشتیخوازیی و دژایەتییکردنی توندوتیژی، دەبنە پردێکی پتەو بۆ بەستنەوەی ئەم دوو کەسایەتییە مەزنە.

نامەگۆڕینەوە
یەکەمین نامەی نێوان ئەم دوو کەسایەتییە دەگەڕێتەوە بۆ ئۆکتۆبەری ساڵی 1909، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە کۆتایی نامەکەیدا گاندی بۆی نووسیوە: (خزمەتکاری گوێڕایەڵتان)ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات، گاندی چەندە لەژێر کاریگەریی و سەرسامی فیکری ناتوندتیژی و هومانیستی تۆڵستۆیدا بووە. پاشان تۆڵستۆی لە هەمان مانگدا وەڵامی نامەکەی دەداتەوە. نامەی دووەمیش لە 4 ئەپریلی 1910 بووە، لە 25 ئایاریشدا وەڵامی دەداتەوە. دوایین نامەش لە نێوانیاندا، لە 15 ئاب گاندی نامەی بۆ دەنووسێت و لە 7 ئەیلولیش تۆڵستۆی وەڵامی دەداتەوە.

کتێبی شانشینی خودا لە ناختاندایە

گاندی زۆر سەرسام بووە بە کتێبی «شانشینی خودا لە ناختاندایە» ئەم کتێبە زیاتر دەچێتە قاڵبی فیکریی و فەلسەفییەوە، تێیدا تۆڵستۆی باس لە گرنگی چەمکی ناتوندوتیژیی دەکات و داواش دەکات لە رێگەی دانوستان و دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن و زۆر دژی شەڕەنگێزیی و بیری توندوتیژیش دەوەستێتەوە. ئەم کتێبەش پاش ئەزموونێکی 30 ساڵە لەگەڵ فیکری مەسیحی لەدایکبووە، کتێبەکە بۆ یەکەمجار ساڵی 1894 لە ئەڵمانیا چاپ و بڵاوکرایەوە، چونکە لە روسیا حکومەت ئەم کتێبەی قەدەغە کردبوو، نەیهێشت لە روسیا بڵاوبێتەوە، هەرچەندە لەم کتێبەدا تۆڵستۆی باسی فیکری ئاشتیی و ناتوندوتیژی دەکات و داوای دیالۆگ و دانوستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام حکومەتی ئەوسای روسیا دژی بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە دەوەستێتەوە.
ئەم کتێبە زۆر بە قووڵی ناخی گاندی گەنجی هەژاندووە، بەتایبەتی ئەو کاتەی لە باشووری ئەفریقا دەبێت. گاندی سوودێکی زۆری لە تێڕوانینە فیکریی و فەلسەفییەکانی تۆڵستۆی وەرگرتووە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە فیکری ئاشتیخوازیی و ناتوندوتیژیی و دژایەتییکردنی شەڕەنگێزییەوە هەیە.
خۆشەویستی، تاکە شەریعەتی ژیانە

لە 7 ئەیلولی 1910 دا تۆڵستۆی لە نامەیەکدا کە بۆ گاندی نووسیوە دەڵێت:

(خۆشەویستی، تاکە شەریعەتی ژیانە و مەزنترینیشیانە، ئەم شەریعەتەش هەموو حەکیمەکانی جیهان لەسەری رێکەوتوون باوەڕیشیان پێیەتی، پێموایە جوانترین فۆڕمی ئەم شەریعەتەش لەلایەن مەسیحەوە هاتووە، هەموو مرۆڤێکی عاقڵیش ئەوە دەزانێت کە مومارەسەکردنی توندوتیژیی لەگەڵ خۆشەویستیدا نایەتەوە، خۆشەویستیش بنەمایەکی بنەڕەتی ژیانە.)

ئەوەی مایەی سەرنجە گاندی هێندە بە تۆڵستۆی سەرسام بووە، کاتێک لە باشووری ئەفریقا بووە، لە ساڵی 1910 بۆ 1913 ئەشرامێکی بەناوی تۆڵستۆییەوە ناوە. ئەشرام،، گوندێکی سەربەخۆییە کە تێیدا خەڵکی ئازادن و هەموویان پێکەوە بەشێوەیەکی ئازادانە دەژین و کار دەکەن و پێدویستییەکانیان بەرهەم دەهێنن بۆخۆیان، ئەشرام سیستمێکی کۆمەڵایەتییە کە لە کۆنەوە لە هیندستان هەبووە و بەشێکی گرنگیشە لە ئایینی هیندۆسی و نەریتی عیرفانی گەردوونیی هیندستان.
گاندی لە رێگەی فیکری ناتوندوتیژییەوە توانی گەورەترین شۆڕش لە دژی بەهێزترین زلهێزی جیهانی بەرپابکات بکات لە سەدەی بیستەمدا، ئەویش بەریتانیا بوو. کاتێک گاندی شۆڕشی دەستپێکرد، چ خۆی چ هاوڕێکانی، خاوەنی هیچ هێزێکی سەربازیی و دارایی نەبوون، بەڵام توانییان لە رێگەی فیکری ناتوندوتیژییەوە، مەزنترین سوپا دروست بکەن و لە رێگەی ئەم چەکە مەزنەشەوە بتوانن بەسەر سوپای پڕ چەک و تۆکمەی بەریتانیادا سەربکەون و وڵاتی مەزنی هیندستانیش رزگار بکەن.
بەدڵنیاییەوە چ تۆڵستۆی چ گاندی دوو کەسایەتی مەزنن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، تۆڵستۆی تەنها ئەدیب و نووسەرێکی ئاسایی نەبوە، بگرە داهێنەرێکی مەزن بووە لە بواری رۆمان نووسیندا، بەتایبەتی هەردوو رۆمانە ناودارەکە (جەنگ و ئاشتی)، (ئانا کارنینا) لەهەمانکاتیشدا ئەو باوکێکی مەزنی فیکری هومانیستی روسیا و جیهانیشە، ئەو لەکاتێکدا لە روسیادا داوای مرۆڤدۆستیی و دژایەتی فیکری توندوتیژیی و شەڕەنگێزی کردووە، کە فیکری شەڕەنگێزی و توندوتیژی هەموو روسیا و جیهانی گرتبۆوە.

گاندیش بەهەمانشێوە لەکاتێکدا داوای ئاشتیی و فیکری ناتوندوتیژی دەکرد، کە فیکری توندوتیژیی و تۆڵەسەندنەوە و جەنگ باڵی بەسەر هیندستان و جیهاندا کێشابوو، لەکۆتایشدا هەرخۆشی بوو بە شەهیدی ئەو رێگە پیرۆزە، بەڵام لەپاش خۆی بووە بە رابەر و مامۆستایەکی مەزنی فیکری ناتوندوتیژی، کە زۆر گەلانی تر توانییان لەرێگەی فیکری ئەوەوە رزگاریان بێت لەپێش هەموویانەوە رەشپێستەکانی ئەمریکا و باشووری ئەفریقا.

سەرچاوە:
www.almothaqaf.com
أ.د. ضياء نافع.غاندي و تولستوي.




رۆشنبیر لە تۆڕی شۆڕش و پرسیاری رۆشنبیریدا.. سەلاح جەلال

پەیوەندی (شۆڕش و رۆشنبیر) نهێنیەكی دوانی بەر جەستە دەكات وەك هەنگ و كورە، ئایا رۆشنبیر چی شوناس و رۆڵ و كاریگەری و بەرهەمهێنانی لەسەر شۆڕش هەیە؟ چۆن سیاسی و رۆشنبیری جیا بكەینەوە؟ كامەیە ستراتیژ و پەیام و ئەركەكانیان؟ پەیوەندی و پانتاییەكانی كاركردن؟
پەیوەندی رۆشنبیر و سیاسی لە هەمو كاتێكدا ئایدۆلۆژیە، دورخستنەوەی روشنبیرە لەبیری پارێزگاری لە بون و ژینگە و رای گشتی و هێزی رەمزی و شێوەكانی شوناس و مێژو دەسەلات و سەربەستی و ماف و پەیوەندی و ئەوانی تر. لای (ئیدوارد سەعید) گڕی هیچ شۆڕشێكی سەرەكی لە مێژوی نوێدا بەبێ رۆشنبیر داناگیرسێت، بگرە بەدایك و باوكی شۆڕشەكانی دەزانێت، زۆر لە تێوریستەكان رۆشنبیر بە چینێكی نوێ دەزانن توانای گۆڕانی ریشەیی هەیە لە فەزای داهێنان و گۆڕاندا، بەرهەمهێنان لەپانتایی بەتاڵەدا دەكەن و پەنجەرەی نوێ دەكەنەوە. ئەمەیش لای (غرامشی) ریشەی گرت، شۆڕشیش مانای گۆڕان، لابردنی سیستەمی باوو هێنانە كایەی سیستەمی نوێ، مانای كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەی نوێ، گۆڕینی زمان لە جوینەوەوە بۆداهێنان، كار كردن بۆ خستنە سەر و داهێنانی نوێ.
شۆڕش لەهۆشیاریەوە دروست دەبێت، لە رێی میدیا و بواری رۆشنبیری گشتی (پزیشك، مامۆستا، پیاوانی ئاینی، پیشەییەكان، رۆژنامەنوس، نوسەران، رێكخراوە جەماوەریەكان توێژەكان، تاد…. هەر دەستەیەكی رۆشنبیری كاری خۆی دەكات.
شۆڕش رەگ و ریشاڵی بە مەعریفە ئاو دەدرێت، ئەویش بەرهەمهێنانی دەستەی رۆشنبیرانە، لەو ئەركەی خۆیەوە بۆ هۆشیاری نەتەوایەتی، ئایا چۆن گۆڕانكاری دەكات؟ كامەیە ئاراستە و خاڵی وەرچەرخان؟ مانا و واتا و دەستەواژەكانی چین؟ ئەو پەنجەرە و دەرگایانەی دەیانكاتەوە چی رۆشناییەك دەبەخشن؟ رۆشنبیر لەزەریای پرسیار و گوماندایەو ئەمەش كاركردنە لە ناو فیكردا، روبەڕو بونەوەی دژە لێكچونەكان، هەمو ئەوانەی ناچنە ناو تۆڕی بیركردنەوەی بیركەرەوەوە، كاركردنە بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە.
ئەمانەش جێگەی تێڕامان و دو دڵین، لە ناو گەردەلولی گۆڕانكاریەكاندا گێژمان دەكات، لە درخستنی پرسیار و رەنگدانەوەی، ئەوانی تر دەخاتە بەر پرۆسەی ئەگەرەكان و سەرسوڕمان و گومان و دو دڵی و رارایی فەزای روانین دەگرێتەوە، كەسی پرسیاركەر مەترسی لەبەرجەستەكردنی پرسیارەكانیدا هەیە، چارەسەری بارو دۆخ چۆن دەكرێت، ئەوە كاری كێیە؟ كام چین و توێژە ئەو شۆڕشە دەكەن؟ كامەیە جیاوازی چینایەتی و كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاڵو گۆڕو خستنە سەر؟ دەربارەی شۆڕش و پۆلینكاری لە نێوان شۆڕشی نەتەوەیی و چینایەتیدا؟ كام ململانێ و دژە فیكر و روانینێك جیاوازی دەردەخات و لەچی چاوگەیەكی ئەم سەردەمەوە هەڵدەقوڵێن؟ ئایا ئاستی دەرخستنی جیاكاری فیكر و مەعریفەیە. باری سیاسی شۆڕش و مانگرتن و دژە وەستانە، هەوڵدانی هۆشی ئەوانی ترە بۆ شۆرش و نزیك بونەوە لە جوڵاندنی جەماوەری دەستە و گروپە جۆراو جۆرەكانە؟
ئایا چۆن بیر بكەینەوە؟ كام شۆڕشە بكەین؟ چی تیورێكی جێگرەوەمان هەیە؟ ئەوانە دەتوانن هۆشیاری شۆڕش بنوسنەوە و لە بەردەم ناونیشانەكانی شۆڕشدا بوەستن بە روانین و جیهانبینی و پێدراوو ئەو ئەركانەی هەڵیان گرتووە؟ یان گێڕەرەوەی روداوی شۆڕشن و پرسیارەكانی مەعریفە بەناو پانتاییەكانی ئەو هێڵانەدا دەگەڕێتەوە، ئێمەیان كەڕو لاڵ كردووە.
شۆڕش مانای چیە؟ جگە لە گۆڕانكاری جێگرتنەوەی مەعریفە باوەكان و تیۆری مەعریفی لە بواری فیكر و ئازادی و سەربەستی و كۆمەڵایەتی و شارستانی لەناو كۆمەڵگادا.
دیكارت گوتی: من بیر دەكەمەوە كەواتە من هەم، دایەلۆگێكی كردەوە بۆ فیكر، بۆ ڕوانینە جیاوازەكان بو بەتۆڕێكی بێ كۆتایی لە مێژووی فەلسەفەدا. شۆڕش بو لە فیكرو روانیندا، تێكشكاندنی سیستە باوەكانی خوێن رشتنە لە شۆڕشداو كەسی بەرهەمهێن بەبێ بەشداری شۆڕش بە بیری پڕ شۆڕش دەكات.
لەگڕوگاڵی مەعریفەدا چۆن زمان بكەینەوە؟ راپەڕین لە پاشخانێكی فیكری بە هێزەوەیە زەمینەیەكی فیكری هەیەو كپ ناكرێتەوە.
شۆڕش مانای پڕ بونەوەی بەتاڵاییەكان و گۆڕینی باو و لە كەڵك كەوتووەو وزە لە دینامیكیەتی هێزێكی مەعریفییەوە وەردەگرێت، خوێندنەوەی بۆ بەهاكان كردووە؟ بۆ دارشتنی سیستەم و جیهانبینیەكی نوێ. گۆڕینی ئەم سیستەمانەش بەبیرمەند دەكرێت، كێشەی لەگەڵ فیكری خۆیدا هەیەو بە فیكرەكەی ئێمە و ئەوان دەگۆڕێت و نوسینەكانی زۆرینە ملكەچ دەكات.
هۆشیاری گۆڕانكاری زۆر گرنگە لایەنی چاك و خراپی هەیە، ئەگەر لەفیكری بەرهەمهێنەوە سەرچاوە نەگرێت دەبێتە كارەسات.
ئێمە لە ڕوی زانست و فەلسەفەوە پێویستیمان بەو پرسیارانە هەیە كەڕو لاڵمان دەكەن، چی هەیە لە زانستەكان و فەلسەفە و چۆن بیر بكەینەوەو دەست پێبكەین؟ یان دەبێت خوێندنەوەیەك بكەین و پانتایە مەعریفیەكانمان پڕ بكەینەوە؟
ڕۆشنبیری كوردی لەم ئاستەدا ئیفلیجەو ناتوانن لەو وتراوانە كار لەهێڵی مەعریفەدا بكەن، چۆن (عەلی حەرب) لەسەر كەلتوری عەرەب دەیكات. پرسیاری جەوهەریش ئەوەیە ئایا كۆمەڵگەیەك بەبێ‌ زانست و فەلسەفەو پۆلین كردنی ئەو پانتاییانە بۆ ناو كەلتوری خۆی لەچ خاڵێكەوە دەست پێدەكات؟ كامەیە هێڵی جیاوازی و لە كوێوە خستنە سەر و پێدراوەكان دەردەكەون ؟ مانای جیاوازی چیە؟ ئەوەی بیریارانی جیهان كردیان، ایبەت (ریجس دوبریە و غرامشی).
غرامشی بە تەنیا ئامانجی ئەوە نەبو بزوتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی دابڕێژێت بۆ ئیتالیا، بەڵكو دیسانەوە بونیەیەكی رۆشنبیری تەواوی بۆ دروست بكات، ئەوەی پەیوەندی بەم بزوتنەوەیەوە هەیەو ببێتە پرۆژەیەك بۆ رۆشنبیری و پۆلینیان بكات، ئەوانەی ئەركی فیكری لە كۆمەڵگادا دەگەیەنن، وەك رۆشنبیری تەقلیدی، مامۆستا و پیاوانی ئاینی و بەڕێوەبەر ، لە نەوەیەكەوە بۆ یەكێكی تر یەك ئیدا دەگەیەنن، دووەمیش رۆشنبیرانی ئەندامیە بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەندن بە چینەكان، یان دەزگای بازرگانی، ئەم دەستەیە جیاوازن بەردەوام ئەو شتانە ئەڵێنەوە، پێشتر ووتویانە لێرەشدا دەستەیەكی تر لە ڕۆشنبیران دێنە كایەوە دیسان وتراو دەڵێنەوە بەبێ‌ ئەوەی بتوانن گۆڕانێك دروست بكەن. غرامشی رۆشنبیری ئەندامی بەو كەسە دەزانێت لەهەر پانتاییەكدا كار بكات پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی مەعریفە یان بڵاوكردنەوەیەوە هەبێت، لێرەدا جیاوازی لەگەڵ هەموو دەستە ڕۆشنبیریەكانی تردا دروست دەكات بە داهێنان و خستنە سەرو دۆزینەوەی ئەو دەرگاو پەنجەرانەی لەوەو بەر نەبینراون، ئەم ستراتیژەش لە شۆڕشی ڕزگاری نەتەوەدا جیاوازە لەوەی لە شۆڕشەكانی تردا دەكرێت، ئەوەش دەستە ڕۆشنبیرەكان ئەو هێڵە ئاسۆییانە دەكێشن.
ئەوەی جێگەی مشتو مڕە وشەی رۆشنبیر بۆتە ئیمپریالیەتی كێشەكان، بەبێ پۆڵینكردن، رۆشنبیر چیە و كێیە، جیاوازیەكان چین. رۆشنبیر دەسەڵاتدارێتی بۆ خوێنەرێكی بەر فراوان دەكات، لای ئیدوارد سەعید خەڵكی هەمو رۆشنبیرن، بەڵام هەمویان ئەو توانایەیان نیە، ئەركی رۆشنبیر لە ناو كۆمەڵگەدا بگەیەنن. بڕوانە(صور المپقف) ل21.
پرسیارەكان لە ونبونی فیكر و پۆلین نەكردنی رۆشنبیرەوە دەست پێدەكات، دەبێت بۆ چەمكی شۆڕشی ڕاستەقینە گەڕانێكی قوڵ بكەین، بۆ گەڕان بە دوای شوناسێكدا لەكوێوەوە دەست پێبكەین؟ ئەمەش دایەلۆگێكی فراوانی دەوێت، پێویستە پرسیار لەسەر جیگرتنەوەی شۆڕش و تێور و پرنسیپی شۆڕش چۆنێتی و ئاكامی بكەین؟ ئایا كۆمەڵگە لە چی ئاستێكدایە؟ كامەیە بەرهەمە گەشە كردووەكانی؟ چۆن گۆڕانكاری و بەرەو پێشچونی بۆ دەكرێت؟ كامەیە ئاست و خۆدۆزینەوەی تاك لە فەزای روانینی ئێستایدا.
لەچی پێگەیەكی ناوخۆیی و جیهانیدا خۆی دەدۆزێتەوە؟ تەنیا لە دیكتاتۆری و دیموكراسیەوە بگوێزێتەوە بۆ گۆڕانی ریشەیی لە یاسادا، ئەوەی ئێستا لەو رابردووە جیا دەكاتەوە گۆڕینی نوسراوەكانی دەسەڵاتە.
ئەمەش كاركردنێكی ڕیشەیی لە ناو زانستەكاندا هەیە، دەبێت خاڵێكی ریشەیی دابنێین بۆ ئەوەی بگەینە گڕوگاڵ لە سفرەوە دەست پێبكەین بە تێكدانی سیستەمە باوەكان، بەتیۆرەی جێگرەوەی كۆمەڵگەی مەدەنی.
دەكرێت سود لەتیۆری جیهانی وەربگرین، لەروی مەعریفیەوە، واتا مەعریفە لە نامەعریفە جیا بكەینەوەو لە بێدەنگیەوە بۆ دایەلۆگ بچین، كەسانی تایبەتمەند بەو بوارە كاری لەسەر بكەن و بە ڕوانینێكی نوێوە بگەڕێینەوە بۆ چەمكی ڕۆشنبیری.
ئەمەیش كاری هەڵبژاردەی ڕۆشنبیریە دوور لە دەمارگرژی حیزبی، ئەوسا هێلێك بەرجەستە دەبێت، شۆڕشی ڕۆشنبیری لەهەموو شۆڕشەكان گرنگ ترە. كۆمەڵگەیەك خاوەنی ئەو وتووێژە ڕۆشنبیرە نەبێت جگە لەخوێن ڕشتن چرا نابینێت.
پێویستە رۆشنبیر خۆی بدۆزێتەوە، لە نێوان كاری حیزبی و داهێنانداو فەزای رۆشنبیری بە روی یاخی و هەڵبژاردەی رۆشنبیریدا بكرێتەوە، نەك داگیركاری رەمزەكانی رۆشنبیری هەمو پێگە ترسناكەكانیان گرتووەو توانیویانە حیزبەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە، بە دەمامكی جۆراو جۆرەوە دەبنە پاڵەوانی ڤیستیڤاڵا و كار و چالاكی و چاپەمەنی و فەزای رۆشنبیریان گرتووە.
پارتی سیاسی كوردی ئەم گۆڕانەی بۆ ناكرێت، ئەی كاری نەوەی نۆێ چیە نەتوانێت ئەو شانۆگەریەیان كۆتایی پێ بهێنێت و هەنگاو بەرەو شۆڕش بنێن.
شۆڕش مانای خوێن رێژی نیە، شێوازی نوێ هەیە بكرێت، زەمینەیشی رەخساندووە بۆ شۆڕش، لە گەڵای درەختەوە هەتا بەرگ و سێبەر دوای گۆڕانكاری دەكەن، ئەمەیش بەو كاركردنە دەكرێت نەوەی نوێ بە عەقڵێكی نوێوە بیكەن، نەك بەو شێوازەی هیچ ئاسۆیەكی بۆ دامەزراندنی زەوی شۆڕش تیا نەبێت.
دیسانەوە دەپرسینەوە، ئێستا پرسیارەكان لەگەندەڵیەوە دروست دەبن، دەكرێت چی ناونانێكی بۆ بكرێت؟ یان چی ئایندەیەكی هەبێت؟ لەو تێكەڵی و فرە هەژاریەی لە كەلتور و پانتاییە جیاوازەكاندا دروست بووە، یان راپەرینێك ستراتیژێكی نادیارە و بە ڕاو بۆچون و دەست تێوەردان و پرنسیپ و پرۆسیسی وروژێنەر و دەمارگیریەوە، لە خوێندنەوەی جیاواز جیاوازەوە، تێكەڵ بووە، بەبێ تێوری گۆڕانكەر ناكرێت.
ئەم هەوڵانە كەشەی هەورێكی تاڵە و لە ئاسماندا كۆ دەبێتەوە بۆ شۆڕشێكی رۆشنبیری لەئایندەدا، مانای دەبێتە پاشخانێك رۆژ بەرۆژ خەرمانەی گۆڕانكاری كۆدەكاتەوەو پێویستە بە جۆرێك ریشەی مەعریفی دابڕێژێت، نەك ببێتە كارەسات بۆ كورد.
ئەم گۆڕانكاریانە شۆڕشێكە بەمانای گۆڕان كۆمەڵگە بگرێتەوە، پێویستی بە كردنەوە هەیە، شۆڕشی راستەقینە هەمو یاساكانی گۆڕیوە، لە كایەو شێوازێكەوە بۆ شێوازێكی تر، شۆڕش مانای گۆڕانی ریشەییە بتوانێت سەرخان و ژێرخانی كۆمەڵگا بگۆڕێت لە چەمكی سواوەوە بۆ چەمكی نوێ.
لێرەدا دەیان پرسیاری جەوهەری دروست دەبن بۆچی كوردستان چەقی گەندەڵی و بەستووییە؟ بۆچی گۆڕانكاری ناكرێت؟ ئەمە دەكرێت لە دەیان دەلاقەوە تێڕوانینی لەسەر بكرێت، بە داخەوە لە ڕۆشنبیری كوردیدا خوێندنەوەكان بەو ئاقارەدا ناچن، ئەو چەمك و مانایانە هەڵبگرن و لە خۆبەستنەوە بە لایەنێكی تایبەتیەوە بچنە ناو بوارەكانی فیكر، ئەمەش ونبونی فیكرە تایبەتە بە ستراتیژی شۆڕشەكان ئەوەی ڕاپەڕینی جەماوەری لە كوردستان دەیكات جیاوازە لە ناكۆكیەكانی نێوان (لینین و پلیخانۆف) یاخود صین و بولغاریا، ستراتیژی هەر شۆڕشە تایبەتمەندی زەمینی و زەمانی هەبووە لە ناكۆكی و كێشە فیكری و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە سەریان هەڵداوە.
ستراتیژی (جۆز جۆز تیتۆ) جیاواز بوو لە (ماوتسیتۆنگ)، بەم شێوەش پرسیارەكان ئەوەندە زۆرن خاڵی كۆتاییان نییە.
دەكرێت بپرسین تیوری ئەم ستراتیژە چییە بۆ نەوەی ئایندە؟ ئایا دەبێتە هۆكاری گۆڕانكاری و شكاندنی بەربەستەكانی فیكر و زانیاریە هەواڵگریەكان و سیستەمی ئابوری و بوارەكانی تەكنەلوژیا و پەیوەندیە جیهانیەكان؟. ئایا ئەركەكانی ڕۆشنبیر لەم قەیرانەدا لە پڕكردنەوەی پانتاییەكانی مەعریفەدا چی بوون؟! ناكرێت ڕۆشنبیر تەنیا بانگەوازی ئەوە بكات خەڵك ڕابپەڕێت، لە كاتێكدا ستراتیژی ئەو ڕاپەڕینە نەزانرێت و تیورێكی جێگرەوە نەبێت ببێتە ئەڵتەرناتیڤی ئەو شتە باوانە، ئەمەش سەرەتا پێویستی بە داڕشتنەوەی یاسا هەیە، مێژووی ئێمە تەنیا لەسەر یاسا باوە كۆنە وەرگیراوە كاری كردووە، ناكرێت تۆ یاسایەكی تایبەتت نەبێت؟ ئەمەش كاری كێیە؟! جگە لە كەسەكانی فیكر هەریەكە لە بواری تایبەتمەندێتی خۆیەوە تێورێزەی بواری یاسایی بكەن. جگە لەوەش جیاكردنەوە و پۆلینی ئاست و قۆناغە جیا جیاكان لە زەمەنی مۆدیرنیتە و پۆست مۆدێنیتەو دوای ئەوان، ئێستا ئایا دەكرێت بپرسین چی زەمەنێك شوناسی كورد دیاری دەكات لە پرۆژەی لێكۆڵینەوەی كوردیدا خوێندنەوەی بۆ كرابێت؟ ئایا ئێمە لە چی قۆناغێكی پێشكەوتەنەكانداین؟ جگە لەوەش چۆنیەتی سیستەم و بەڕێوەبەری دەسەڵاتدا ڕەگی گەندەڵی چییە چۆن چارەسەر دەكرێت؟ مەترسی گەندەڵی رۆشنبیری لەگەندەڵی سیاسی گرانتر و مەترسیدارترە، ئەگەر كۆمەڵگەیەك خاوەنی چینی رۆشنبیری راستەقینە بێت بە واتای غرامشی ئەوە ئەگەر دەسەڵاتیش راست نەكاتەوە رەگ و ریشاڵی دەهێنێتە دەرەوە، دەشێت بپرسین، بڵاوكراوە و راوێژ و كارە گرنگەكان جگە لە رۆشنبیران كێ بون؟ لەكاتی دەسەڵاتی شۆڕش بۆ ناو شار جگە لە نەبونی رۆڵی رۆشنبیر چیتر هەبو؟ بۆ ناو پارتەكان جێگەیان خۆشدەكرد، ئەمەش كارەساتی نایەوە و پۆڵین نەكردنی سەنتەریالیزمی دیموكراتی شار و شاخ بناغەی گەندەڵی دروست كرد، ڤێتنام دوای سەركەوتنی شۆڕش چۆن مامەڵەیان لەگەڵ شۆڕشگێڕاندا كرد، پاڵەوانیان نەهێشت و بەرێوەبردن درایە دەست نەوەی نوێ.
كوردستان پڕ بوو لە پاڵەوانی شاخ و هەموو جێگە ترسناكەكانی دەسەڵاتیان گرت، ئەمە گەورەترین هەڵەی مێژوویی ئێمە بوو، لەبری ئەوەی دەسەڵات بدرێتە دەست نەوەی نوێ‌، لە لایەكی تر چۆنیەتی كاركردنی ئۆپۆزسوێن ڕووبەڕووی دەیەها پرسیاری سەرسوڕهێنەر دەبنەوە، لەو ستراتیژەی لە بەردەمیاندایە ڕوون نییە، جگە لە بانگەشەی گەندەڵی هیچ نامەیەكی تێوری گۆڕانكاریەكان نابینینەوە، پرسیارەكانیش لە ئیسلامی سیاسی و ڕەوتە عەلمانیەكە زۆرە تەنیا لەسەر ستراتیژێكی سیاسی تێكەڵاو بوون، ئەویش گەندەڵییە، لە كاتێكدا ستراتیژی شۆڕشی جەماوەری جیاوازە لەمە, شێوازێكی تر وەردەگرێت لەوەی جەماوەر دەیەوێت لاپەڕەیەكی سپی بە داوا و حەزەكانی پڕ بكاتەوە، نەك بكەوێتەوە ناو ئەو تراژیدیایەی بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. بەردەوام ئەو ناكۆكیانەی هەبوون لەشەڕی براكوژیدا دووبارە دەبنەوە و هێزو دەسەڵات بۆ لایەنەكان دەگەڕێتەوەو دەبێتەوە بە شەڕی بەرەكانی جەنگ رۆشنبیرانیش ئەو جەنگە لە سەنگەرە جیاوازەكانەوە دەكەنەوە.
كارە سات لێرەوە دەست پێدەكات، چینی سەربەخۆی رۆشنبیری بونی نیە و چۆن لەو رەوتە كۆنە دەربچین و بەرەو هێڵی ئاسۆیی بچین، نەهێشتنی بە رەمز بو پاڵەوانەكانی سیاسی و رۆشنبیری خاڵی گرنگ و ئامانجی سەرەكی بزوتنەوەیە، ئێستا پێگەیەكیان بۆ تاكی كوردی نە هێشتۆتەوە، بۆیە پێویستە بپەڕینەوە بۆ ئەوەی سەرەتا پرسیارەكانمان لە رەمزبووەكانەوە دەست پێبكەین، لەكاتێكدا نەگوێی پرسیار و نەمەنتیقی پرسیاریان هەیە، ئەمانە هەرە پێگە ترسناكەكانیان پۆڵین كردووە بۆ بەرەمز بونی خۆیان، ئەم خوێندنەوەیە پێویستی بە بەسەرا چونەوەیەكی گشتگیری كۆمەڵگەی كوردی هەیە لە هەمو بوارەكاندا، ئەمەش كاری شۆڕشێكی رۆشنبیری نوێیە ئێستا لە توانایدا نیە ئەو شۆڕشە بكات، بەڵكو دەبێت هەنگاوی بۆ بنێت، بەردەوام نەوەی نوێ هەڵدەستێت بە گۆڕانكاری لەبەر تیشكی ئەو بوارە رۆشنبیریەی ئاستی كۆمەڵگای گرتۆتەوە، ئەمەش توانای كەلتوری نەتەوەیە، ئێمە دەخاتە بەردەم دەیەها پرسیاری سەرسوڕهینەر!!

——————

لەژمارە(32٩لە2٧/6/2011 )لە رۆژنامەی چاودێر بڵاوبۆتەوە.
لێردا كەمێك دەستكاری لە كورت بونەوەدا كراوە. لە گۆڤاری ڕێبەر ژمارە(16)ی هاوینی 2023 دا جارێكی تر لەبەر گرینگی بڵاو بۆتەوە.




شۆڕشی ئێستا و کێشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.. حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی: کاوە عومەر

دەقی وتارەکە لە پانێڵێکدا بە هەمان ناونیشان لە ٢٤ی حوزەیران لە تۆرۆنتۆ پێشکەش کراوە
تەوەری ئەم پانێڵە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤە. ڕوونە کە کۆماری ئیسلامی بە کیلۆمەترات لە دواوەی تەنانەت لە خراپترین دیموکراسیەکانی جیهانەوەیە. لە پشت زۆرترین پێشێلکاری مافی مرۆڤەوەیە. بەڵام دیموکراسی و مافی مرۆڤ بەس نییە. باشە بەڵام بەس نییە. شۆڕش لە پێناو ژن ژیان ئازادییدایە. وە دیموکراسی وەک ئازادی نییە. خۆشگوزەرانی و بژێوی ژیان مافی مرۆڤ نین. دیموکراسی و مافی مرۆڤ زۆر شت لەبارەی مافی ژنانەوە ناڵێن.
با سەرەتا لەسەر ئاستی گشتی قسە بکەم و دواتریش بێمە سەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەو باسەی کە لە پانێڵەکەدا وروژێنرا کە بۆچی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
جاڕنامەی مافی مرۆڤ لەبەرچاو بگرن. دوو بابەتی هەرە گرینگی کۆمەڵگای ئێران، هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و عەلمانییەت، لە مافی مرۆڤدا نین. هه موو ئه وانه ی باس له مافی مرۆڤ ده که ن ئاماژه به جاڕنامه ی جیهانی مافه کانی مرۆڤ ده که ن و ئه م جاڕنامه یه له به ڕامبەر ئه م دوو مه سه له سەرەکیەی ی کۆمه ڵگه ی ئێران بێده نگه . واتە کەسێک دەتوانێت باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ هەبێت بەڵام ناڕەزایی دەرنەبڕێت بەرامبەر دەستوەردانی ئایین لە حکومەتدا و دژی سزای لەسێدارەدان نەبێت. وەک حکومەتی ئەمریکا کە هێشتا لە زۆربەی ویلایەتەکانیدا سزای لەسێدارەدانی هەیە و بانگەشەی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دەکات.
بۆ کۆمەڵگای ئێران مافی مرۆڤ سەقفێکی کورتی هەیە. کۆمەڵگای ئێران هەڵدەستێت و مشتێک لە ئاسمان دەدات. بزووتنەوەی ئێستای ئێران بە یەکەمین شۆڕشی ژنان لە جیهاندا ناودەبرێت. ئەو نە بەندەی خودایە، نە خۆشەویستی بۆ نیشتمان و ئاڵا و یەکپارچەیی خاکەکەی هەیە. خۆشەویستی بۆ ئازادی هەیە، خۆشەویستی بۆ ژیان هەیە، خۆشەویستی بۆ ڕزگاری هەیە، خۆشەویستی بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو هەیە، تۆش بڕیارە مافی مرۆڤ بخەیتە بەردەمی؟ ئایا بەڵێنی دیموکراسی و پەرلەمانتاریزم دەدەیت؟ کۆمەڵگا دەڵێت من دەمەوێت ڕۆڵێک لە چارەنووسی خۆمدا بگێڕم. کاکە من نامەوێت. سەد ساڵ و چەند ساڵ لەمەو بەر لە ئێستا دەرئەنجامی خەبات بۆ دیموکراسیمان لە شۆڕشی دەستوریدا بینی. پەرلەمانمان هەبوو. بۆ نموونە ئێمە هەڵبژاردنمان هەبوو. هەروه ها له کۆماری ئیسلامیدا هه ڵبژاردن هه یه . هەموو دیکتاتۆرییەکانی جیهان دواجار ئەمڕۆ پەرلەمانێک ڕێکدەخەن و هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. کێشەکە تەنها لە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا نییە، کێشەکە لەوەدایە، بە قەولی بزووتنەوەی دەست بەسەرداگرتن هەر لەم ڕۆژئاوای لانکی دیموکراسیەدا، ئازادی لە سندوقی دەنگداندانەوە نایەتە دەرەوە.خەڵک لە ئەو ناڕازی دەبن، دەنگ بەئەم دەدەن و لەئەم ناڕازی دەبن دەنگ بەئەو دەدەن. و پاشان بۆچوار ساڵ دەچنەوە ماڵەوە و حکومەتەکان شەڕ دەکەن، ئاشتی دەکەن، باج زیاد و کەم دەکەنەوە، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان دەبڕن، لەباربردنی منداڵ قەدەغە دەکەن و هتد.. هتد. ئیتر ئەوان سوارو خەڵک پیادە چوارساڵی تر
ئەمەش پێی دەوترێت دیموکراسی. ئایا خەڵکی ئێران شۆڕش بۆ ئەمە دەکەن؟ خەڵک جارێک بۆ ئەمە وەستانەوە، لە شۆڕشی دەستووریدا، ئێمە گەیشتینە ئێرە. ئەمڕۆش دەبینین هەمان گوتارەکان دووبارە دەوروژێنرێنەوە. مافی مرۆڤ و دیموکراسی. ئەمانە قسەی سەرەکی حکومەتەکانی جیهانن، بەتایبەتی لە دۆخی ئەمڕۆدا. ئەم چەمکانە لە بنەڕەتدا لە دژی ئۆردوگای سۆڤیەت لە سەردەمی جەنگی سارددا وروژێنراون. لە دیموکراسی جەنگی سارددا پینۆشە بەشێکە لە ئۆردوگای دیموکراسی چونکە بەشێکە لە بلۆکی ڕۆژئاوا. حوسنی موبارەک بەشێکە لە کەمپی دیموکراسی، شای ئێران بەشێکە لە کەمپی دیموکراسی. بۆچی؟چونکە هەر کەسێک دژی یەکێتی سۆڤیەت بێت، خۆبەخۆ دەخرێتە ئۆردوگای دیموکراسی. من هەرگیز لایەنگری سۆڤیەت نەبووم. یەکێتی سۆڤیەت جگە لە سەرمایەدارییەکی سەرکوتکەر لە ژێر ئاڵای سۆسیالیزمدا هیچی تر نەبوو. بەڵام دژی یەکێتی سۆڤیەت، کەمپێک وەک کەمپی دیموکراسی دروستکرا، کە هەموو خونتا
( (junta سەربازییەکانی ئەمریکای لاتینی لەخۆگرتبوو. وە هێشتاش هەر هەن.
مافی مرۆڤیشیان لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ڕاگەیاند، دیسانەوە دژی ئۆردوگای سۆڤیەت، چونکە لەو سەردەمەدا سۆسیالیزم بە شێوەیەکی بەرفراوان لە جیهاندا باو بوو. ئەوان عەلمانیەتیان نەخستە نێو مافی مرۆڤەوە، چونکە خۆیان پێویستیان بە ئایین هەبوو لە بەرامبەر “مەترسی سوور”دا لە وڵاتەکەی خۆیاندا. بێدەنگکردنی عەلمانیەت بەهەڵەدا چونێکی واتایی نەبوو، پێویستیان پێی نەبوو. ئۆردوگای ڕۆژئاوا پێویستی بە ئایین هەبوو. هەر ئەمڕۆ، دەبینیت بەڕێز ترەمپ دەچێت وێنەیەک بە کتێبی پیرۆزەوە – کە سەروبن گرویەتی بەدەستیەوە – وێنە دەگرێت بۆ ئەوەی خۆشیان بوویت. ئەمەمان بە چاوی خۆمان بینی. قسەی هەموویان” “God bless America “خوای گەورە ئەمریکا بەختەوەر بکات”. ئەم بەکارهێنانەی خودا و نیشتمان شتێکی جیهانیە.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، یەکێک لە دۆستەکان، کە ویستی بە ئاڵاوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، پێی وتم بەڕێز تەقوایی، یەک خودا، یەک ئاڵا، یەک نیشتیمان، ڕاستە؟ وتم خودا قبوڵ ناکەم، خۆت حساب بۆ باقیەکەی تر بکە!
دەمەوێت بڵێم سیستەمێک هەیە، سیستەمێکی سیاسی پێشوەختە دیاریکراو هەیە بە هەمان ئایکۆنەکان، بە هەمان زاراوە، بە هەمان وشەی سەرەکی کە کاتێک دەڵێت دیموکراسی و مافی مرۆڤ، مانای لایەنگری حکومەتەکانی ڕۆژئاوایە! ئەمڕۆ مانای سیاسی ڕاستەقینەی ئەم وشانە ئەمەیە.
ئەگەر لە فەرهەنگەکەدا سەیر بکەیت، دیموکراسی واتە حوکمڕانی خەڵک. کاتێک کۆمەڵگا لە شۆڕشێکەوە سەرهەڵدەدات، هەمان تێڕوانینی بۆ ئازادی هەیە. بۆ نموونە دوای شۆڕشی ئەمریکا، “Bill of Rights””پرۆژە یاسای مافەکان” دەنووسرێت و ڕادەگەیەنرێت
” “Of the people, by the people, for the people”
لە گەلەوە، لەلایەن گەلەوە، بۆ گەل،
لە خەڵکەوە، لەلایەن خەڵکەوە، بۆ خەڵک. ناڵێت دیموکراسی، تەنانەت ناڵێ میللەتی ئەمریکی، دەڵێت خەڵک! دروشمی سەرەکی شۆڕشی قەرەنسا، ئازادی و یەکسانییە. ئازادی و یەکسانی مرۆڤەکان. کام شۆڕش لە جیهاندا ئایدیالی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بوو؟ بەڵام ئەمڕۆ بووەتە مۆدە. لە نێوان کێدا؟ لە نێوان ئەوانەی سەرەوە
بەڵام شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەسەر ئەمە نییە. ئەمە سەقفێکی کورتە. دەبێت خۆت بچەمێنیتەوە بۆ ئەوەی بچیتە ناو ئەم کونە. ئەگەر بەرز ڕاوەستیت، دەگەیتە ئاسمان، دەگەیتە ئازادی و یەکسانی. لە ئێران خەریکن دروشمی کورد بەلوچ ئازەری ئازادی و یەکسانی دەڵێنەوە. بەڵام بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕەو دەڵێن کورد جوداخوازە و دڵیان بۆ ئەو سەربازەی کە لە ڕوبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ بەلووچەکاندا کوژرا دەسوتێ. هەرکەسێک بڵێت لایەنگری حزبێکم لەکوردستاندا، بە جوداخوازێک تاوانبار دەکرێت. بەڵام خەڵکی ئێران ڕادەگەیەنن کورد بەلوچ ئازەری ئازادی و یەکسانی.
دۆستان ئەم شۆڕشە بەم کونەدا تێناپەڕێت! ئەم شۆڕشە لەم گۆڕەدا ناڕوات. ئەم شۆڕشە لە بەرامبەر سەد ساڵەی دیکتاتۆرییەتدا هەڵساوە. سەد ساڵە لەگەڵ “خودا شا نیشتیمان”دا ئەژدادی خەڵکیان دەرهێناوە. ئەم شۆڕشە خوای ناوێت، پاشای ناوێت، نیشتیمانی ناوێت. گوتاری دیموکراسی و مافی مرۆڤ هی ئەوانە. ئازادی و یەکسانیمان دەوێت. ئێمە ڕزگاریمان دەوێت. ئەمە شۆڕشێکی ژنانەیە. ئەیەوێتجیهان بگۆڕێت،ئەم شۆڕشە دەیەوێت جیهانێک سەرلەنوێ بنیات بنێتەوە لە مرۆڤی نوێ. دەتەوێت دیموکراسی و مافی مرۆڤێکم پێ بفرۆشیت، کە بێدەنگە لە بەرامبەر لەسێدارەدان و دەستوەردانی دین لە دەوڵەتدا؟ من نایکڕم! ئەو کلیلە لەگەڵ ئەم قوفڵەدا ناگونجێت. وەڵامی خەڵک ئەوانە نین. جیاکاری دەخەنە نێوان مرۆڤەکانەوە،کە خستویانە. وە ئێوەش ئەمە دەبینن.
بەشێوەیە نییە کە گوایە پێش دەستپێکردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەگەڵ شۆڕش بوون. وا نەبوو. ئەمڕۆ شۆڕش بۆتە مۆدە. شۆڕش خۆی دەسەپێنێت.
کەسانێک هەبوون وەک حیزبی ئێمە کە چوار دەیە پێش ئێستا ئاڵای شۆڕشیان هەڵکرد. هێز هەبوون چوار دەیە لەمەوبەر دەیانگوت لێبوردن. گوتیان ڕژێم گۆڕین. ووتیان دروستکردنی قەیران لە سنوورەکان. گوتیان ڕیفراندۆم. ئەوان گوتیان دەستوور. چوون و لەگەڵ بزووتنەوەی وەنەوشەیی وێنەیان گرت. لەگەڵ بزووتنەوەی سەوز وێنەیان گرت. بەڵام کاتێک شۆڕش ڕوویدا، ئەوانیش لە شەوێکدا بوون بە “شۆڕشگێڕ”! پێویستی کاتە. ئەوان کەوتوونەتە ژێر فشاری شۆڕشگێڕانە. باشە ئەمە شۆڕشگێڕیی قەرزکراوە. ئەم جۆرە شۆڕشگێڕییە تەنیا دەتوانێت شۆڕشەکە پاشەکشە پێبکات و بیباتە دواوە. ئەم شۆڕشگێڕییە ستراتیژەکەی بریتییە لە گۆڕینی دۆخەکە بە کەمترین گۆڕانکاری. بە کەمترین گۆڕانکاری! ئەو دەیەوێت تا دەتوانێت زۆرترین لەسیستەمی هەبوو بهێڵێتەوە.
ئێوە ناوی ئەم هێزەتان نەهێناوە، با ناوی بهێنم: شاخوازەکانن. جاڕنامەی جۆرج تاون مەهسانەبوو، جاڕنامە بوو بۆ چەسپاندنی شۆڕش لە کۆریدۆرە تەسکەکانی دیپلۆماسی جیهانیدا. لەسەدا نەوەدی جاڕنامەکە سەبارەت بەم پەیماننامەیە و ئەو ڕێککەوتننامەیە و پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتەکانە. وەک ئەوەی خەڵک شۆڕشێکیان کرد بۆ ڕاگەیاندنی دڵسۆزی بۆ کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان! ئایا ساڵانی هەشتاکان شۆڕشێکی کردووە بۆ پەیوەست بوون بە کۆنوانسیۆن و پەیماننامەکانی نێوان حکومەتەکانەوە؟! ئەو پەیماننامانەی کە زۆربەیان دژی ئۆردوگای سۆڤیەت بوون؟ وە لە باشترین مافەکانی مرۆڤدا، بە هیچ شێوەیەک باس لە پرسە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگای ئێران نەکراوە؟
پاشایەتیخوازەکان بەڵێنی سیستەمێک بە خەڵک دەدەن کە نزیکەی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر هەربەم داواکارییەکانی ئەمڕۆیانەوە ڕووخاندیان. وە دواتریش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پشتگیری لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکەن.
دیموکراسی و مافی مرۆڤ سەرەڕای هەموو ئەو کەموکوڕی و ناتەواویانەی کە من ڕوونم کردۆتەوە، سەدان جار لە کۆماری ئیسلامی باشترە، بەڵام بزووتنەوەی جەماوەریی خەڵک لە ئێستادا داواکاری زۆر پێشکەوتنخوازانەتری بەرزکردۆتەوە. چەند ساڵێک لەمەوبەر کرێکاری مانگرتووی هەفت تەپە پێشنیاری ئیدارەی شورای کرد و زانکۆکان پێشوازییان لێکرد. ئەمڕۆش لە جاڕنامەی بیست ڕێکخراودا باس لە لێدانی هەر دەسەڵاتێکی سەرو خەڵکی دەکات. کۆمەڵگا، لە ١٠٠ تێپەڕیوەو تۆ بەڵێنی ٥٠ی پێ دەدەیت ؟! بەڵێنی پەرلەمانێک دەدەیت کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا بینیمان چۆن کار دەکات؟ بەڵێ تورکیا لە کۆماری ئیسلامی باشترە، مەغریبیش باشترە، بەڵام ئەوە باس نەکرا. ئێمە شۆڕشێک ناکەین بۆ ئەوەی دۆخەکە کەمێک باشتر بکەین. ئەگەر کەمێک باشتریش بێت، وەک کشانی کورت دەگەڕێتەوە بۆ پلەی یەکەم. پەرلەمانتان هەیە. ڕەنگە ساڵێک یان دوو ساڵ بخایەنێت، بەڵام لە ساڵی سێیەمدا “ڕابەرێک” دەدۆزرێتەوە کە بە ناوی ڕێکوپێکی و ئاسایشی نەتەوەیی، یەکپارچەیی خاک و…، پەرلەمان دەکاتەدیوی دراوێک! ئەوان ئەم کارەیان کرد.
بەڵام ئەو هێزە ڕاستڕەوەی کە وتم پاشایەتییەکان بەشێکن لێی تەنانەت ئەم دیموکراسی و مافی مرۆڤیش قبوڵ ناکات. بۆ قبوڵ ناکات؟
سەیرکەن، یەکپارچەیی خاک بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی ڕۆژئاوا تابۆ نییە. هەر لەم کەنەدا حزبی “پارتی کیوبیکوا” دوو ڕیفراندۆمی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کیوبیک ئەنجامداوە و زۆر جێی ڕێز و حورمەتە.لە چالاکی خۆی بەردەوامەو ئەندامی لە پەڕلەماندا هەیە لەوانەیە بۆ جاری سێهەمیش ڕیفراندۆم ئەنجام بداتەوەو کەسیش وەک خائین و وەک تێکشکێنەری هێڵی سووری سنوورەکان و ئەم پڕوپوچیانە هێرش ناکاتە سەری. ئەمە لیبرالیزمی ڕۆژئاوایە. ئەمە دیموکراسی ڕۆژئاوایە.
ئایا دەزانن دیموکراسی ڕۆژئاوا سوپا چۆن پێناسەی ناکات؟ هێزێکە بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی وڵات لە بەرامبەر دوژمنی دەرەکیدا. لانی کەم ئەمە پێناسەی فەرمی سوپایە. بەڵام بڕۆ جاڕنامەی جۆرج تاون بخوێنەرەوە. ڕایگەیاندوە کە هێڵی سووری ئێمە یەکپارچەیی خاکە. وە ئەرکی سوپا – کە دەیەوێت بچێتە ناو بەشە تایبەتمەندەکەی سوپاوە – بۆ بەرگریکردن لە یەکپارچەیی خاک دیاری دەکات. واتە هەرکەسێک هێڵی سووری یەکپارچەیی خاک ببڕێت، من لەشکرکێشی لە دژ ئەنجام ئەدەم.واتە ئەو کارەی کە ڕەزا شا و محەممەد ڕەزا شا و کۆماری ئیسلامی کردیان.
ئەمە دیموکراسی نییە، لە تەنیشت لیبرالیزمی ڕۆژئاواوە ناوەستێت. لە تەنیشت فاشیستەکانی ڕۆژئاوا دا دەوستێت. ڕاستترین هێزەکانی ئێرە دەیانەوێت “پارتی کیوبیک” سەرببڕن . فاشیستەکانن! ئەو لایەنە لە ئێراندا ئیدیعای دیموکراسی دەکات و لە پاڵ فاشیستەکانی ڕۆژئاوادا وەستاوە. کاتێک دەڵێن ئەرکی سوپا بەرگریکردنە لە یەکپارچەیی خاک، ئەوە مانای ئەوەیە کە من دەمەوێت سوپا لە دژی کورد و بەلووچ ڕێکبخەم. ئەگەر کوردێک ڕێگە بەخۆی بدات و بڵێت من دەمەوێت جیاببمەوە لەبەر هەڵاواردنی نەتەوەیی، ئەوان شەڕی لەگەڵ دەکەن. تۆ دیموکرات نیت، تۆ فاشیستیت! بەپێی پێناسەی فەرهەنگی دیموکراسی، تۆ فاشیستی، و تەنها چەپ نییە لە ڕوانگەی منەوە. لەسەر بنەمای نەریتی لیبراڵ دیموکراسی ڕۆژئاوا، تۆ فاشیستی. ئازیزم تۆ هیچ پەیوەندیت بە دیموکراسیەوە نییە.
باسی مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام لە ڕستەی داهاتوودا دەڵێن باوکی مافی مرۆڤ کوروشی گەورە بووە! ئایا ئەمە بەرگریکردنە لە مافەکانی مرۆڤ یان بەرگریکردنە لە کوروشی گەورە؟! ئەوەی مافی مرۆڤ بە کوروشی حەخامەنشییە وە دەبەستێتەوە، بەرگری لە مافی مرۆڤ ناکات، ئیمپراتۆریەتێکی سەردەمی کۆیلایەتی گەورە دەکات. بۆچی کورد زمان مافی مرۆڤی ئێوە قبووڵ بکات؟ ئەو کوردانەی کە پەیوەندییان بە کوروشی حەخامەنشییەکانەوە نییە. کورد باوباپیرانی خۆی بە ماد دەزانێت. عەرەب زمانەکان لە ئێران ڕەچەڵەکی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ حەمورابی. پاشان دەتەوێت بە مافی مرۆڤی کۆرۆشی نوێنەرایەتی هەموو مرۆڤەکان بکەیت؟!
ئەم پێناسەیە بۆ مافەکانی مرۆڤ تەواوکەری هێڵی سووری یەکپارچەیی خاکە. هێڵێکی سور بەرامبەر هەموو غەیرە فارسەکان کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کوروشی گەورەوە نییە. شانازیی بە باوک و باوباپیرانەوە پێویستە لە کۆمەڵگا بە گشتی کۆبکرێنەوە، بەڵام کاتێک تیشک دەخەیتە سەر یەکێک، ئەوا دژی ئەوانی تر هاتوویت.
ئەمە تەنانەت ناسیۆنالیزمی ئێرانیش نییە، گەورەیخوازی فارسییە. لە ڕۆژئاوا ئەم بۆچوونە لە تەنیشت کەسێکی وەک ترەمپ دادەنرێت، کە پاشایەتیخوازەکان خۆیان بە ئاشکرا بەرگری لێدەکەن. ترەمپ ویستی مەکسیکییەکان لە ئەمریکا دەربکات. هەروەها دەڵێن هەرکەسێک بیەوێت جیاببێتەوە من لەگەڵ سوپادا دەچمە سەروکاری. ئێستا لە ئێران یەک هێزی جوداخوازمان نییە. کۆماری ئیسلامی وەک چۆن هەر یەکێک لە نەیارەکانی بە سیخوڕی ئیسرائیل ناودەبات، هەریەک لە نەیارەکانیشیان بە جوداخواز ناودەبەن. هەر ئەوەندە بەسە بۆ ئێوە بە زمانی کوردی ناڕەزایەتی دەرببڕن و بە “تۆمەتی” جوداخوازی دێنە لات، کە لە بنەڕەتدا تاوان نییە. وەک ئەوە وایە کەسێک لێرە بڵێت “ئەمە ئەندامی پارتی کیوبیکوایە، دەستگیری بکە”! بە پێوەرەکانی کەمڕەنگترین لیبرالیزمی ڕۆژئاوایی، ئەمە فاشیزمی گەورەییخوازە.
لە مانگەکانی یەکەمی شۆڕشدا هێزێکی لەو شێوەیە دەچێتە پشت ستاندەکانەوە و بانگەشەی یەکڕیزی دەکات، وەک حکومەتەکان و میدیاکان باسی دەکەن. وە بینیمان کارەکانیان بۆ کوێ ڕۆیشت. کاتێک جاڕنامەی جۆرج تاون بڵاوکرایەوە و ڕەزا پەهلەوی هەمووانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی سواری پاسەکەی بن، بابەتێک لەژێر ناوی پاسێک بۆ دۆڵەکەدا نوسی. ئێستا پاسێک لە دۆڵەکەدا نییە. بوو بەدوکەڵ و و چووە هەوا. ئەوان لەگەڵ خراپترین قێزەونەکان کۆبوونەتەوە. ئەوانەی لە جۆرج تاون لە دەوری مێزێک دانیشتبوون، توندترین هێرشیان کرایە سەر لەلایەن شاخوازەکانەوە. سەیر بکەن شەعبانە بێ مۆخەکانیان چییان کردووە. لە سۆشیال میدیا و لەسەر شەقامی شارەکانی دەرەوەدا.
پرسیاری من بۆ شاپەراک شەجەریزادە (کەقسەکەرێکی تری پانێڵەکەیە) ئەوەیە، بۆچی ئەم دۆخە دەگەڕێننەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن؟ ئایا ئۆپۆزسیۆن تەنها ئەمانەن؟ لقێکی تری ئۆپۆزسیۆن هەیە کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ جۆرج تاون، خەڵکی ئاگادار کردەوە کە وریا بن، ئەم پاسە بەرەو بنی دۆڵەکە دەڕوات. ئەم وەشانەی دابەشکراوە. جاڕنامەکە کە ئەرکی سوپا بۆ ڕێگریکردن لە “جیاخوازی” دیاری دەکات و لەبری ئازادی و تەنانەت لەبری دیموکراسییە گوماناوییەکەی پەنا بۆ ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ببات، زیاتر دیپلۆماتکارێکە کە خۆی لەگەڵ حکومەتدا تێکەڵ کردووە. ئەگەر دەتەوێت وەک حکومەت قسە بکەیت، پێویستە بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵێیت عەلمانیەت و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بخەنە ناو مافەکانی مرۆڤەوە کە پەیوەندییان بە خەباتەکانی کۆمەڵگای ئێرانەوە هەیە. ئەوان هیچ ناڵێن، مافی مرۆڤی هەنووکەیی لەگەڵ گەورەییخوازی فارسدا تێکەڵ دەکەن و دەیکەن بە ئاڵای ترەمپ و ترامپگەرایی لە ئێراندا!
خاڵێکی تری گرنگ ئەوەیە ئایا کێشەی ئێران تەنها پەیوەندی بە مافی مرۆڤ و دیموکراسیەوە هەیە؟ ئەی گرانی و تسونامی و هەڵاوسان چی؟ هەژاری چییە؟ مووچەی یەک لەسەر پێنجی هێڵی هەژاری چەندە؟ ئەی منداڵانی کار و سەرشەقام؟ ئەی زبڵ کۆکەرەوەکان؟ ئەرکی ئەمانە چی دەبێت؟ مافی مرۆڤ هیچ لەبارەی بارودۆخی ئابووری و ژیانەوە ناڵێت. هیچ لەبارەی دیتەرمینیزمی ئابوورییەوە ناڵێت. هیچ لەبارەی ئەو کەلێنە قووڵەی نێوان هەژاری و سامان، لە نێوان “مافی فەلەکی و نەهامەتی گشتی”دا ناڵێت. هیچ شتێک ناڵێت کوڕی ملیاردێر دەتوانێ بۆ دە نەوەی داهاتوو بخوات و بخەوێت، کوڕی کرێکارێکی بێ دبلۆم دەبێت بچێتە بازاڕی کار و دوو شفت کار بکات و هێشتا هەشتیشی بە نۆ نەبێت.
ئایا دەزانن خۆپاراستنی ئابووری لەو وڵاتەدا مانای چییە؟ خۆپارێزی پرسێکی جیهانییە، سیاسەتی بانکی نێودەوڵەتییە. گریمان شۆڕشێک لە ئێران ڕوویدا و حکومەتێک لە ژێر ئاڵای دیموکراسی و مافی مرۆڤ هاتە سەر کار. دامەزراوەکانی سەرمایەی جیهانی دەڵێن ئەگەر دەتەوێت ئابوورییەکەت دەست پێ بکات، ئەوا نوسخەی بانکی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکە. وەک چۆن بە فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەوانی تریان وتووە. بەڵام ئێران نابێتە فەڕەنسا. لە فەرەنسا بۆ جێبەجێکردنی خۆپارێزی ئابووری دەبێت دەستکەوتەکانی چینی کرێکار وەربگرنەوە. لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا کرێکاران و جەماوەری خەڵک بە نەریتی دیموکراسی ڕۆژئاوا شۆڕشیان کردووە و خەباتیان کردووە و دەستکەوتی وەک بیمەی بێکاری و خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانی و …هتدیان هەیە. سیاسەتی خۆپاراستنی ئابووری لە ڕۆژئاوا بە واتای وەرگرتنەوەی ئەم دەستکەوتانە دێت. بیمەکان دەشکێنن، تەمەنی خانەنشینی وەک لە فەرەنسا بەرز دەکەنەوە و هتد. پشتێنەکان توند دەکرێنەوە و ئەمەش بە واتای خۆپارێزی ئابووری لە ڕۆژئاوا دێت. بەڵام لە ئێراندا لە ئێستادا کەمەر بە پشتەوە بەستراوەتەوە. پێویست بە توندکردنەوە ناکات! بۆیە دەبێت لە بیکوتیتەوە . دەبێت بیکوتیتەوە گرنگ نییە لەسەر کاغەز سوێند بە دیموکراسی بخۆیت. کرێکارێک کە هەڵدەستێت و دەڵێت خۆپارێزی ئابووری قبوڵ ناکەم، پێویستە لێی بدرێت چونکە سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەکی لەوێ کار بکات و قازانج بکات. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئێمە لە ئێراندا دیکتاتۆری دوای دیکتاتۆریەتمان هەیە. لە ڕووی بەرهەمهێنانی کارەوە، لە ڕووی ئاستی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانەوە، لە ڕووی دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی چینی کرێکارەوە، لە ڕووی کەڵەکەبوونی سەرمایە، کۆمەڵگای ئێران لە بنی هێڵدایە. ئەم کۆمەڵگایە بە دیموکراسی چارەسەر نابێت. نەک ئەوەی دیموکراسی بێت، هەژاری بمێنێتەوە. دیموکراسیش نایەت. چونکە ئەو بەرهەمهێنانە لە ئێراندا بەو ئاستە هێزی بەرهەمهێنەرەوە و بەو ئاستە گەشەسەندنی سەرمایەداری جیهانی دووسەد و سێ سەد ساڵ لەدوای ڕۆژئاوایە. خۆپاراستنی ئابووری، ئەگەر لە ڕۆژئاوا بە مانای بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و لێدان لە بیمەی کۆمەڵایەتیەکان بێت، لە ئێراندا بە مانای بڕینی تۆزی چینی کرێکار دێت. چونکە بیمەی کۆمەڵایەتی نییە. چونکە لە ئێستادا تەمەنی خانەنشینی زۆرە. بۆیە پێویستە لێدان و کوتین ئەنجام بدەیت و مافی سەندیکای کرێکاری و مافی ڕێکخستن و حزبایەتی و مافی ناڕەزایەتی بە کرێکاران نەدەن و ئەگەر دەتەوێت دەمی کرێکارەکە دابخەیت، ئەوا پێویستە دەمی نووسەرانیش دابخەیت، دەمی ڕۆشنبیران و خوێندکاران دابخەن. چونکە ناتوانرێت بەشێکی کۆمەڵگا بچەوسێنرێتەوە و بەشەکەی تریشی ئازادە بێت. بۆ ئەوەی لە چینی کرێکار ڕزگارت بێت، دەبێت دیکتاتۆریەتێک بەسەر هەموو کۆمەڵگادا بسەپێنی.
دوا قسەم ئەوەیە کە خۆشەویستان منیش هەروەها پێم وایە شۆڕش لە ئێران بەردەوامە، من پێم وایە ئەم شۆڕشە ڕێنێسانسێکی دژە ئایینییە. ڕێنێسانسێکی دژە دەسەڵاتە. هەر جۆرە دەسەڵاتێک. بزووتنەوەیەک دژی تابۆیە. نەک هەر تابۆی ئایینی بەڵکو تابۆی ئەخلاقی، تابۆی سێکسی، تابۆی نەتەوەیی-نیشتمانی، بەم تابۆ و شتە پیرۆزانە سەد ساڵە مرۆڤ دەکوژن. ئەم شۆڕشە دژی “خودا شا نیشتیمان”ە. سێ تابۆی پیرۆز کە ساڵانێکە خوێنی خەڵکی ئێرانیان کردۆتە شوشەوە. ئەم شۆڕشە بۆ ئازادی و یەکسانییە. بێ یەکسانی هیچ ئازادییەکمان نییە. ئەگەر ڕێگری ئابووری ناچارت بکات هەفتەی ٨٠ کاتژمێر کار بکەیت، دوو شفت و سێ شفت، ناتوانیت هەناسە بدەیت، ناتوانیت چێژ لە هونەر وەربگریت، ناتوانیت سەفەر بکەیت و ناتوانیت وەک مرۆڤ بژیت. ئێمە بە زۆرەملی ئابووری ئازادیمان نییە.
شۆڕشی ئێران لەسەر ئەوانەیە یان ئێمە دەمانەوێت لەسەر ئەمانە بێت. با بڵێین شۆڕشی ئێران لەسەر هەموو ئەمانە دامەزراوە و هەوڵی ئەوە دەدەین بیکەین بە واقیعی. ئەمە کاری حزبەکانە و حزبی ئێمەش دەیەوێت ئەمە بکات. ئەمە پلانەکەیەتی، ئەمە ئامانجەکەیەتی. ڕێگە نادەین بەناوی شۆڕشەوە، بەناوی یەکڕیزی خەڵکەوە، لە نێوان کورد و بەلوچ و ئازەری و فارسدا دابەشبوون بکەن. وە بەناوی مافی مرۆڤەوە با گەورەیخوازی فارس تێپەڕێنن. با ژن ژیان پەهلەوی بڵێن. خەڵک دروشمیان دەدا، هەموومان پێکەوەین، شاهانە دروشمیان دەدا، ئێمە لەگەڵ پاشاین، لەگەڵ پاشا دەمێنینەوە. هەمان هاشتاگی دوو هەفتە لەمەوبەر لە وەڵامی ” دژی لەسێدارە هەموومان پێکەوەین” بڵاویان کردەوە. ئەمانە چەقۆکێشەکانی شۆڕشن.
سروشتییە کاتێک سەیری ئەمانە دەکەیت نائومێد دەبیت. ئەگەر ئۆپۆزسیۆن ئاوا بوایە، دەچووم و خۆمم دەکوشت. بەڵام ئۆپۆزسیۆن وەک یەک نییە.
ئەم شەڕە شەڕێکی ترە. ئایا دەزانن ئاڵای ئێران چییە؟ جاڕنامەی بیست ڕێکخراو. جاڕنامەی ١٢ مادەی بیست سەندیکا و ڕێکخراوی مەدەنی. بڕۆ بیخوێنەوە ئاڵای شۆڕشی ئێرانە. بڕۆ جاڕنامەی دادخوازی پێشکەوتنخوازانەی ژنانی ئێران بخوێنەرەوە، ئاڵای شۆڕشی ئێرانە. بڕۆ جاڕنامەی دادخوازان بخوێنەرەوە کە دوو هەفتە لەمەوبەر لەدژی ئەو لەسێدارەدانانەی واژۆی ٨٢ دایک و کەسوکاری قوربانیانی کۆماری ئیسلامی لە شەستەکانەوە تا ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە. ئەمانە زمانی شۆڕشی ئێرانن.
ئه م شۆڕشه هه ڵسوڕاوانی خۆی هه یه ، ڕێکخراوی خۆی هه یه ، جاڕنامەی خۆی هه یه ، شۆڕش پاڵاوته وه . ڕاست لە هەڵە جیا دەکرێتەوە. نزیکەی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر ڕوون بوو کە بزووتنەوەی وەحدەت ناگاتە هیچ شوێنێک و نەگەیشتە هیچ شوێنێک و شکستی هێنا. ئەوانەی هیوایان بەم شتە هەبووە، بێ هیوا دەبن، بەڵام نەدەبوو هەر لەسەرەتاوە هیوایان هەبێت. من هەمیشە وتوومە ئەوانەی بەڵێنی ڕابردوو بە خەڵک دەدەن هیچ داهاتوویەکیان نییە. وە ئەمڕۆش ڕوون بووەتەوە.

حامید تەقوایی
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ٨ی تیری ١٤٠٢




فاکسە شیعرێک بۆ شەهیدی نەمر (ئاسۆی دەلاک).. سەلاح جەلال

ئێرە کوێیە؟! ئەوێ کوێ بو؟!
ئەم هێمایانە لەسڕینەوەی بونەوە رەنگ کراون
فەزا شێوەی ساوای گۆڕستانی تۆفانێکە
زەمەن بون و ناونیشانی ونکردووە؟
لەچی نەفخێکایە گەردون ؟
دەست و پەنجە هەوری هەتاییان پێکهێناوە
ئێرەو ئەوێ بانگەشەی گریەو گڕوگاڵە
موروی ئاوداری وێنەو روخسارو مۆرەغەیە
ئێرەو ئەوێ دەیان سەدەی چرکەییە
پانۆرامای فیلمێکە سەدان هەوری تیا گڕاوە
ئەو ساتەیە بورکانەکان تەقینەوە
ئەستێرە رەشە رەمزی مەرگی ناکاتی گرتەوە..


هاتین هاتین ئێرەو ئەوێ ناونیشانی ئەوانە بو
ئێستاو سبەی شقارتەیەکی ئەتۆمی بون
درەخت بە رۆحەوە گەڵای دەگرت
بەدەم گەردەلولی زەمەنەوە پیت پیت هات و
لەجوگرافیای شارە هەنگی گەردونەوە
خوێن و عارەق و فرمێسک و تێکەڵاو بون
بەشارای هەزارەها جەستەی سور پۆش
ناوی یەکیتیان مۆر کرد


هاتین لەخەڵوزانی کەوتنە خوارەوەی ئەستێرەوە
بەسیبریای شەوەزەنگی زەمەنەوە کەوتینە رێَ
ئێرەو ئەوێ زمانی دڵدارانی خۆڵەمێش بو
ئێسک و پروسک بون بە بێزمانی بون و نەبون
لەسەر تاشەبەرد و کانی و لوتکە بون بەدەنگێک
مۆسیقای(کوردوستان) یان خستە لێدان


هاتین هاتین لەو زەمەنەی با رەمزی دڵداری بو
فەزا بەبونی مەرگەوە عیشقی پەپولەی دەکێشا
هەزاران شەو شەوێک بونە هێلکە
وێنەی بونیان بۆ رێی مەرگەسات رەنگ دەکرد
مەل و دڵدار بەشەپۆلی گەردەلولەوە کەوتنە سەر کۆج
خۆڵ و جەستە بون بەکافرۆشی گەردون
فەزا بە ئەتۆمی هەناسەوە تابلۆی مردنی دەکێشا


هاتین لەسەفەرێک ئەفسانەی بونمان شتەوە
سروشت بەتەنافی تەرمی باوە ئاواڵە بو
دەسرازەو گەلای مەرگ نیشانە بون
ئاسمانی بون بەخوێن چڕان شەفەقی گرت
رۆح دۆژە تونێلی بونی دەبڕی
لقو چڵی درەخت بەبانگەشە سەوز ببون..
بەگەڵاوە دۆڵ و دەشت و کۆڵانی شاریان پڕدەکرد :
شۆڕشی نوێ بێشکەی کۆرپەڵەی رادەژەند !!


هاتین هاتین لەجێماوەو رەمزو نیشانەی بێ زمانی
تا زمانێک لەسڕینەوە وەربگرین
تەن و مادەو ئاماژەو بون خۆڵەمێش بون
رۆژو شەوو چرکە بە مەرگەسات گرێ دەدرا
خۆر لەسپێدەو ئاوابونا تێکەڵ ببو
زمانمان گەڵای سەوزی یەکێتی بو
حەرف و وشەیش نیشتمانی کوردستان بو


هاتین هاتین لەتونێلی هەزار شەوە
بۆ زمانێک لە خۆڵەمێشی ئەوو ئەوانەوە
لەجێماوەی هەمو سەراب و وێنەیەک
لەکوژاوەی هەمو هەناسەو جەستەیەک
گەردەلولی مێژوی بونمان لەتونێلەکانا بڕی
تا رۆمانی شیرە خۆرەی شیمیا باران لە چاپ بدەین


هاتین..هاتین لە رۆژگاری قفڵە بونا..
زمەن بەگڕی رۆح ئەڵقە دەدراو!!
تیشکی ئەتۆم جەستەو زمانی دەپۆشی
هەتاو لەژێر هەوری مەرگەوە دەردەکەوت
وڵات پۆپەشمینی رۆحبارانی لەخۆ دەگرت
هەمو تەن و مادەو بونێک دەتوایەوە
رەگ و شوێنەوار و ناوو نیشان
روپۆی فەزا ببوە سنوری ناکاتە
چاو بەروانین کوێر دەبووەوەو
هەناسەیش لەژیانەوە دەکوژایەوە
دایک بەکۆرپە نامۆ بو
کۆرپە بۆنی دایکی بە خەردەلەوە دەدیەوە
زمان لەبورکانی وشەی مەرگا بو بەمێژو
رەمزی ئەوان زەمەنی لە نازەمەنا نوسیەوە


هاتین هاتین لەو رۆژگارە ئەفسونیەوە
بۆ خۆڵە پەتانێی گزنک
پیتی ناومان بە توێخە پێ بەردی سەرە رێی مۆر دەکرد
ئێسک بە ژەنگی بزمارەوە ببووە بورجێکی ناوەختە
جەستە بە تیزابەوە یاقیق دەبو
ژەنگە بزماری سەر ئێسک کوژاوەکانی نوسییەوە
هەزارەها تاشەبەردی رەنگە مێشک
ملوێنەها دەست و پەنجەو و مۆرەغە و چاو
بەئاپورای مەلی تراژیدیا زمانیان گرت:
رۆمانی بون لەتاریکخانەی مەرگەوە بو بە وێنە
بەدرەختی مۆرەغەوە گەلای گزنگ لەچاپ درا
وێنەی پۆلێک پێشمەرگەی سیبریا بون


هاتین هاتین لەدارستانی رۆحەوە زمانمان گرت
حەرف و وشە لەتوانەوەو مەرگەساتا نیشانە بون
زمان لەمەرگەوە نوسرا:
زەریای وێنە روخساری بەر تەلێکسی شۆریەوە
ساتەوەختێکی ناوەختە زەمەنی گۆڕی بەتەلێکس
قەسابخانەی کارەبایی جەستەمی گرت
کەلەبچەکەم بو بە مقەستی مێژوبڕ
زەریای روانینی کردەوە:
دەستم بەگۆچانەکەی مام جەلالەوە مۆمیا بو..
بەبانگەشە هەمو گوێیەکی پڕ دەکرد:
تێکۆشەران بۆ رزگاری گیان بەخت کەن.
چاوم لێ بو وێنەی تۆفانی وەک جاران دەگرتەوە
لەقەندیلەوە بریسکەی دا
بەرۆحی هەزارەهاوە موتوربە بو
بەدەشت و کێوو سارایا تۆوچەن کرا
بو بە هەزارەها داری سێوو سیدرەو زەیتون


فەزا لە هەورێکی ئەفسانەیی بو بە چیا
بو بەدەشتێک لە تۆوی روحی هەڵوەریو
پێشمەرگەی شاخ زمانی هەنگیان داهێنا
داستانی ئەلیازەو هۆمیرۆسیان دەنوسییەوە
پەتی سێدارەم پەلکە زێڕینەی زەمەنی گرت
گیانم بەقەندیلەوە مۆمیا بو
رۆح و جەستە بەگڕی فڕۆکە دەسوتان
ئەوە جەستەی شەهیدێک بو
ئەوەیش هۆمیرۆسێکە لەناو گۆڕەپانی شارا
مێشکی بەزرێپۆشەوە رەنگ بووە


ئێرەو ئەوێ بون بە مۆسیقای گەردونی
رۆحم بوبە موتوربەی هاوارو دەنگ
روانین لەلوتکەی نەمرانەوە هەڵدەفڕی:
گوێم بەئێزگەی دەنگی کودستان سیواخ درا
هۆرەو بانگەشەی دواهەناسە فەزای پۆشی
جەللادەکان لە شەپۆلی گریەو ئەسرینا دەتوانەوە
پەتی سێدارەم بو بە یاقیق و مرواری
لەگەڵ دوا ساتی جیڤارا رۆحم تەریبی مەرگ کرد
ئەوە غاندی و ماندێلا بون سڵاویان کرد
تابوتەکەم بە خۆرێکی ناوەختەوە رەنگاڵە بو
ئاوێنەی مەرگ پیت پیت نوسی
ئا س ۆ ی دە لا ک


ئەو ساتە بو مێژو گێژاوێکی لە پشتە مێژووەوە هێنا
هەناسەی با هەوری یەکێتی رەنگاڵە کرد
فۆتۆی تێزابی سەرجەستەم هەڵدەکفاو
بون بە زەریای تاریکخانەی سەدان فیلمی گەردەلول
جامانەکەم پێشمەرگایەتی مۆرکردو
رەنگو روانین بو بە چیایەکی سەوز…..
لەناو فەزای رۆح چڕانا
خوێنی مێژو رەنگاڵە بو
لە زێر تیزابی شۆڕشدا توایەوەو
لەگەڵ سەدان جەستەی تەریوی رێبەندان
وەک کەفی رۆح شورای رۆحبارانیان سازاند
بۆ یەکیتی نیشتیمانی بون بە هەورو
لەقەندیل و جافایەتی و خاکی توانەوە رۆحا
لەتۆو بارانی شۆڕشەوە بون بە مۆمدان
مۆمدان بو بە گزنگێکی خۆکرد
بەرۆمانی وێنەییەوە جوگرافیای گرت
ئێرەو ئەوێ بون بە تاریکخانەی وێنە
وێنەی من و هەزارەها گەڵای بەربای
لەگزنگی نەخشەی بونی نەتەوەیا شۆرییەوە

سەلاح جەلال

—————————————

بەشێکی لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ پاشکۆی ئەدەب و هونەر ژمارە 7580 لە رۆژی پێنج شەمە 26/5/2018دا بلاوبۆتەوە. هەردو بەشەکەی لەکوفاری دیوان ژمارە 25 لە 26/6/2023 دا بلاوبۆتەوە.




شیعر/ ئێوارانە 40 .. سەردار جاف

ئەم ئێوارە
فڕينی خەياڵ بەفرە بارينێکە لە هاوين
شێتێ لە من دەچێ
ئەمێستاکە
ژوان چەترێکی نەکراوەيە
چاوەنواڕی سيمامانی گەمارۆ داوە
لەو ديو جامی کافييەکەوە
شێتێ لە سۆراغمە
نۆبەرەی ژوانە
پەتو دەبێتە تابلۆيەکی جاڕدان
پەنجەکانی بۆ ئەڵقەبەندييەکە گوژم دەخوا
فێری درۆکانی ئيشق نەبووين
دەرزييەک کراسی يەک نيگاييمان دەدوورێتەوە
بينایی لە نێو تابووتی چاويلکە مەڵاس دراوە
سانا رێڕەوييەک
جوانی بە مێزی قاوە خواردنەوەکە داوە
شەرم دەمگرێ بڵێم لە خۆم دەچـم
بوومە دێوانەيەک و
شێتەکەی بەر جامخانەی کافييەکە منم من
شەهلا تۆ هێشتان نەتديوم
پەتووەکەم بووە بە باليفێک و لە بن هەنگڵم ناوە
سڵم لێ مەکەوە
چاوەکان زيت نەبنەوە
بە فريشتەیی خۆتەوە رووم لێ بنێ
من هەر دەنگە شلوێکەی جاران و
يەکەم رۆژی جەنگەڵم ناوە
بەو شێت بوونييەی خۆمەوە چاوم تێ بڕيوی
چاو ناتروکێنم
تۆ لەو ديو شوشەکەوە دەبينم
يەکەم ژوان خەرابستانێ خوڵقا
دەممان بە ماچەکان ناگا و شێت بوون سڕی کردووين
دووخەياڵدانی جوايەز
ئەوە لە پشتەوە قژە سوورە ئاگرينەکەت دەبينم
من دەتناسمەوە
تا نها مرۆڤێکين خێر لە خۆ نەديوو
سروشێکی خودایی بووی
لە مەملەکەتی پەژمووردەييەوە هەڵهاتووم
لە نيشتيمانی مەمکەکانت دەگيرسێمەوە
خۆم لەدێر بە دێری ئەو کتێبە پيرۆزانە نووسييەوە
پەيامی نێردەی ئيشقێکی خوداییم
نە گوتراوە نە جاڕ دراوە
خەياڵەکانم هەر دێن و
بە بەر نيگای ئەو شێتەی تر رادەبوورێ کە منم
ترپەيەکی نەرم نەرم
با لە خەياڵی نە ترازێ
تا دەگەمە بەر باڵاو خۆ بە سينەيەوە دەلکێنم
ئیتر بڵێ ئەمە چ ئافاتێکە
ئەی پێم نەوتی من فرياد رەسم
خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

١٥ / ٦ / ٢٠٢٣




جاشکەکە دەبێتەوە بە کەرەکەی جاران.. شەماڵ بارەوانی

دەڵێن جاران کوێخایەک هەبوو ناوی(کەرۆ)بوو. ئەو ناوە ببوو بە هۆی ئیحراجی و بێزارییەکی زۆر بۆ جەنابی کوێخا.
کوێخا نەیدەزانی چۆن و بە چی ڕێگایەک ئەو ناوە نەفرەتی و ناشیرینە لەخۆی بکاتەوە.
تا ڕۆژێک خزمەتکارێکی پێی گوت: گەورەم، من ڕێگایەکی زۆرباشم دۆزیتەوە تا ئەو ناوە بەڵایەت لەسەر لابەرین.
کوێخا لەخۆشییان شاگەشکەبوو و گوتی: چۆن؟
خزمەتکارەکە گوتی: مەپرسە، تۆ یەک شتم بۆ بکە و خەمی هیچت نەبێت.
هەموو ئاوایی و مەملەکەتم بۆ کۆبکەوە و دەعوەتێکی باشیان بکە، ئەوەی تر عایدی خۆم.
لە ڕۆژی دیاریکراودا هەرچی عێڵ و عەشیرەت و ڕیشسپی و پیاوماقووڵان و خەڵکی ئاوایی و مەملەکەت هەبوو، هەموویانی کۆکردەوە و لەسەر ئەرکی کوێخا، زیافەتێکی چاکیان کردن.
ئینجا خزمەتکاری کوێخا هەڵساوە و گوتی: خەڵکینە، یاخوا عافیەتتان بێت و گۆشتی پێ بگرن.
شتێک هەیه دەمانەوێ بەناوی گەورەم کوێخاوە پێتانی ڕابگەیەنم.
بڕیارمان داوە ناوی کوێخامان لە(کەرۆ)وە بۆناوێکی تر بگۆڕین.
جا یارمەتیمان بدەن و هەریەکە و ناوێکی جوانتر و گونجاوترمان بۆ پێشنیازکەن.
یەکێک گوتی ئەمە و یەکێ تر گوتی نەوەلڵا ئەوە خۆشترە.
ئەوڕۆژە زۆر ناو پێشنیازکران وەک ئەلتەرناتیڤ و جێگرەوە بۆ ناوەکەی جەنابی کوێخا.
جەنابی کوێخا هیچیانی نەچوو بەدڵەوە.
ئاخرییەکەی خزمەتکارەکە گوتی: ئێستا نۆرەی منە ناوێکی شایستە و جوان بۆ گەورەم بدۆزمەوە.
گوتی: بەڕێزان، من ناوێکی زۆرباشم دۆزیتەوە و پێم باشە ناوی گەورەم لە(کەرۆ)وە بکەین به(جاشکۆ).
هەمووان گوتیان: ئەی ئافەرین، وەلڵاهی ناوێکی زۆر خۆش و گونجاو و جوانە.
هەمووان ڕێککەوتن کە ناوی کوێخاکەرۆ بکەن بە جاشکۆ.
پیاوێک دەستی بەرزکردەوە. کوێخا گوتی: فەرموو قسەیەکت هەبوو؟
گوتی: ئەزبەنی، ئەو جاشکە ماوەیەکی تر گەورە دەبێت و دەبێتەوە بە کەرەکەی جاران!
مەسەلەی پشتگیریکردن و ڕێگەبۆخۆشکردنی سەلەفیزمیش وەک جێگرەوە( ئەلتەرناتیڤ)ی ئیسلامی سیاسی و لێدانێک لە ئیسلامی سیاسی، هەمان شێوەی ئەو چیرۆکەیە و لە داهاتوودا ئەو (جاشکۆ) سەلەفییەیە گەورە دەبێت و دەبێتەوە بە هەمان کەرەکە (ئیسلامی سیاسی و ئیخوانی جاران) و وەک چۆن لە میسر و ئوردن و لیبیا و کوێت و شوێنانی تر لە دژی پەتای ئیسلامی سیاسی و ئیخوانییەت، سەلەفییەکان پشتگیری کران و بەکارهێنران. گوترا ئەوانە سیاسەت ناکەن و حیزب دروست ناکەن و مەترسییان لەسەر کورسی و دەسەڵات نییە. بینیمان کاتی ئەو پاییزەی کە بەهەڵە پێی گوترا: بەهاری عەرەبی! چۆن هاتنە ناوسیاسەت و دەیان حیزبیان دروست کرد و ئەوجارە نەک تەنها لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و کولتووری و فەرهەنگییەوە چی داخرانێک و کارەساتێک و تاکێکی تاکڕەهەند و تۆتالیتاریان دروست کرد و بوون به مەترسی لەسەر چەمکی پێکەوەژیان و فرەیی و یەکترقبووڵکردن. بەڵکو ڕۆیشتنە ناو پەڕلەمان و لەوێ جارێکی تر بوون بە بەڵا و کارەساتێکی گەورەتر لە دژی هەرپڕۆژەیەک کە بۆنی مۆدێرنێتە و یەکسانی جێندەر و ئازادییەکانی تاکی لێبێت و شەڕی گەورەیان لەپێناو فرەژنی و چەسپاندنی بیروباوەڕ و ئیدەلۆجیاکەیان لەوێوە دەستپێکرد.
ماوەتەوە بڵێم: لێدان لە ئیسلامی سیاسی لەڕێگای سەلەفییەتی دینییەوە، هەڵەیەکی ستراتیجی و گێلایەتییەکی زۆرگەورەیە و لە هەمان کاتدا نەزانی و نەخوێندنەوە و تێنەگەیشنە لەو دوو ڕەوتەی کە ئەگەر لە فرتوفێل و شێواز و تاکتیک و گوتار، دیسکۆرس(discurrere)یش جیاوازبن، لە حەقیقەتدا هەردووکیان دوو ڕووی یەک دراون و داعشی بێ چەکن.
ئەوە ئێستا وادەبینن لەسایەی بوون و هەژموونی ئەو دوو هێزەکۆنخوازە، چۆن فیکری داعشگەرێتی خزاوەتەوە هەموو کونج و کەلەبەرێکی ئەم وڵاتە.
بەدڵنیاییەوە بەرلەوەی تاوانبار و هۆکاری سەرەکی(ئیسلامی سیاسی و سەلەفییەتی دینی)بن، ئەو بەرپرس و لایەن و کەسانەن کە چاوپۆشی لەو دوو هێزه دەکەن، بە تایبەتی سەلەفییەتی دینی.
ئەو دوو هێزه تاریکبیرەی کە دوو گەورەترین مەترسی و هەڕەشەن لەسەر ئێستا و ئاییندەی کۆمەڵ و مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و فرەیی و یەکتری قبووڵکردن.
ئەگەر زوو پێشیان پێ نەگیرێت و سنووریان بۆ دانەنرێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەساتی زۆر گەورەتر بەڕێوەیە.




رۆژنامەی دەنگی کرێکار.. ژمارە ٤٧

بۆ خوێندنەوەی ئەم ژمارەیە کلیکی ئێرەبکەن..




یەکەمی سەر ئاستی هەرێم لەچی؟.. لەتیف ئەمین

یەکێک لە ئامانجەسەرەکییەکانى پرۆسەى پەروەردە، فێربوونە، پێگەیاندن و ئامادەکردنى قوتابى بیرکەرەوە و هزرمەندە. ئەرکی سیستەمی پەروەردە ئەوەیە، کە قوتابییەک پێبگەیەنێت، خاوەن عەقڵێکی کراوە و بیرکردنەوەیەکی ڕۆشن بێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کۆمەڵگە و ژیانی هەبێت. پەروەردەی باش و پێشکەوتوو ئەو پەروەردەیەیە، کە مرۆڤ فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و تێڕامان بکات، مرۆڤێک ساز و ئامادە بکات، کە عەقڵێکی کراوەی هەبێ و مرۆڤ لە چەقبەستوویی و داخران و دواکەوتوویی ڕزگار بکات. باشترین پەروەردە و سیستەمی فێرکاری ئەوەیە، کە قوتابی فێری پرسیار و گەڕان و گومان و لێکۆڵینەوە و بنکۆڵکاری بکات.
دەرچوون و پەڕینەوە لە پۆلێکەوە بۆ پۆلێکى تر و لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکى تر، بەبێ فێربوون و تێگەیشتن، دوورە لە ئامانج و پرەنسیپەکانى پەروەردە. دەرچوونى لەم چەشنە، جگە لە تەمبەڵکردنی قوتابی، لە ئاییندەدا کێشە و گرفتى گەورە بەدواى خۆیدا دێنێت. هەموو کاتێ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەرز و باڵا و گەیشتن بە کۆتا قۆناغەکانى خوێندن، بە ماناى سەرکەوتن و پێشکەوتن نایەت، بەماناى زیرەکى و ئاستبەرزى نایەت. ئێمە دەبێ سەیرى بەرهەم و ئەنجام و دەستکەوتەکانى ئەم دەرچوون و بڕوانامە و خوێندنانە بکەین، داخۆ هیچ سوود و قازانجیان بۆ کۆمەڵگە و مرۆڤایەتى هەیە؟ دەبێ بپرسین، هەڵگرانى ئەم بڕوانامانە توانیویانە کێشە ئابوورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و تەندروستى و پیشەسازى و فەرهەنگییەکانی کۆمەڵگەکەی خۆیان چارەسەر بکەن؟
ساڵانە هەزاران قوتابی لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبنەوە بەهۆی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، نەوەک نمرەی بەرز بەدەست نەهێنن و لە کۆلێژەکان وەرنەگیرێن. لە کۆلێژەکانیش هەموو چاویان لە پزیشکییە! خێزانەکانیش تووشی ترس و تازیەباری دەبن. لەکۆتاییدا و لەکاتی ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، هەزاران قوتابی بێئومێد دەبن و تووشی لۆمە و سەرکۆنەی خێزان و کۆمەڵگە و مامۆستاکانیان دەبنەوە، لەبەرئەوەی نمرەی بەرزیان بەدەست نەهێناوە. زۆرجار بینیومانە قوتابی لەبەرئەوەی نەیتوانیوە نمرەی بەرز بەدەست بێنێت، پەنای بۆ خۆکوشتن بردووە. قوتابی هەیە پەنا بۆ گزیکردن(غەش) دەبات. لەلایەکی دیکەش، چەندین مامۆستا و خێزان و خوێندنگە، شاگەشکە دەبن و لەخۆشییان باڵ دەگرن، لەبەرئەوەی قوتابییەکانیان نمرەی بەرزیان هێنایە، یان یەکەمی سەر ئاستی هەرێمن. ڕاگەیاندنەکان بەگەرمی ڕووماڵی ئەم بابەتە دەکەن و ماڵ بە ماڵی ئەو قوتابییانە دەگەڕێن، گوایە بەرزترین نمرەیان بەدەست هێناوە و یەکەمی سەر ئاستی هەرێمن! یەکەم لەچی؟ لە دەرخکردن و نووسینەوەی بابەتەکان وەکو خۆی. چی پێ گوتراوە و چی خوێندووە و بیستووە، تووتی ئاسا، وەکو خۆی دەیڵێتەوە. کوا داهێنان و دۆزینەوەی ئەو یەکەمانە؟ مەبەستی ئێمە سیستەمی فێرکاری و ئەو دید و دونیابینییەیە کە دەستکەوت و سەرکەوتن تەنها لە بڕوانامە و نمرەی بەرز دەبینێتەوە.
لە ڕاستیدا، هەتا ئێستا سیستەمى فێرکارى و وانەگوتنەوە لە هەرێمی کوردستان، زۆر کۆن و کلاسیکییە، هاندەر و هاوکار نییە بۆ ئەوەى قوتابى بیربکاتەوە و تێڕامان و تێگەیشتنى بۆ بابەت و پرۆگرامەکانى خوێندن هەبێ. خودى پرۆگرامەکانیش بە ڕادەیەکى زۆر، بیرکردنەوەى قوتابى پەک دەخەن، قوتابى سست و ناچاڵاک دەکەن.
لە سیستەمى فێرکارى قوتابخانەکانى ئێمەدا، تێگەیشتن گرنگ نییە، فێربوون ئامانجە سەرەکییەکە نییە، بەڵکو دەرچوون و دەربازبوون خەمە گەورەکەیە. بۆ دەرچوونیش پشت بە لەبەرکردن(دەرخکردن) دەبەسترێت.
لەلاى ئێمە، تێگەیشتن و فێربوون شتێکى لاوەکییە، گرنگ ئەوەیە دەربچى و نمرەى بەرز بەدەست بێنى، بڕوانامەى باڵات هەبێ. لێرە لە کۆتایی ساڵ، کەس بە قوتابى ناڵێ ئەرێ چی فێربووى؟ چى تێگەیشتى لەماوەى ئەو ساڵەى خوێندنت؟ هەموو پرسیارى دەرچوونى لێ دەکەن، داوای نمرەی بەرزی لێ دەکەن.
سروشتى مرۆڤ وایە، مێشکى مرۆڤ تواناى هەڵگرتن و هێشتنەوەى ئەو هەموو زانیارییەى نییە کە تێی ئاخنراوە. ئێمەى مرۆڤ کە هەر زانست و زانیارییەک وەردەگرین، ئەگەر بۆ ماوەیەکى زۆر لە یادگەمان بمێنێتەوە و کارى پێ نەکەین و لە ژیانى ڕۆژانەماندا بە کاری نەهێنین، بەرەبەرە ئەو زانیارییانە لەبیردەکەین و لە هزرماندا نامێنن.
ئێمە هەر لە سەرەتاى قۆناغەکانى خوێندنمان تا زانکۆشمان تەواو کرد، زۆر بابەت و زانیارى جیاوازمان لەبەرکرد، زۆر پێناسە و ژیاننامەى کەسایەتى و نووسەر و شاعیرانمان لەبەر کرد، بەڵام زۆربەیانمان لەبیرکرد. لە وانەى عەرەبى، زۆر دێڕە شیعرى شاعیرانی کلاسیکمان لەبەرکرد، بێئەوەى لێیان تێبگەین، هەمووشمان لەبیر کرد. تەنانەت مامۆستاکان ئینشای عەرەبییان بۆمان دەنووسییەوە دەیانگوت لەبەری بکەن، دایەلۆگی ئینگلیزیمان لەبەردەکرد، بێئەوەی لێی تێبگەین! چ پێویست دەکات، قوتابى لە قۆناغى بنەڕەتى و ئامادەیی، ئەوهەموو بابەتە وشک و ڕەقانە لەبەربکات، کە ڕەنگە هەر لێی تێنەگات؟
لەبەرکردن بێ تێگەیشتن، هیچ سوودێکى نییە، تەنها بەدەستهێنانى نمرەى بەرز و ڕەزامەندى مامۆستا و دەرچوون لە تاقیکردنەوە نەبێ. زۆر لە مامۆستاکان دڵخۆش دەبن، کاتێک قوتابییەکانیان بەباشى وانەکانیان لەبەر دەکەن. کاتێک مامۆستا پرسیار لە قوتابییەک دەکات، سەبارەت بەو بابەتەى کە خوێندوویانە، بۆئەوەى هەڵسەنگاندنى بۆ بکات، کاتێک قوتابییەکە وەکو بولبول بۆى دەخوێنێ، پیت بە پیت و خاڵ بە خاڵى بۆ دەڵێتەوە، مامۆستاکەى زۆر ئاسوودە و ئارام دەبێ، نمرەى هەڵسەنگاندنى قوتابییەکەش بەرز دەکاتەوە. لە ڕاستیدا، ئەمە فێرکردن نییە، بەڵکو ئەمە تەمبەلکردنى قوتابییە، ئەمە تێنەگەیاندنى قوتابییە، ئەمە نەوروژاندن و نەهەژاندنى عەقڵی قوتابییە، ئەمە پووکاندنەوەی مێشکی قوتابییە، ئەمە تواندنەوەی تواناکانی قوتابییە. بە لەبەرکردن قوتابى ناتوانێ پێش بکەوێ، قوتابى فێرە داهێنان نابێ. لەم جۆرە سیستەمەدا.
قوتابى ئەو وزە و توانا و بەهرە و سەلیقەیەى کە هەیەتى، هەمووى بۆ لەبەرکردنى بابەتەکان و ڕەزامەندى مامۆستاکان بەکاردێنێ. هەر کاتێکیش قوتابى بابەتەکان باش لەبەر نەکات، یان وەکو خۆیان نەیاننووسێتەوە لە تاقیکردنەوەکان، بە دڵنیاییەوە، ڕووبەڕووى ڕەخنە و هەڕەشە و لۆمە و سەرکۆنەى مامۆستا دەبێتەوە، لەوانەیە تووشى توندوتیژى و ئازاردانى جەستەیی و دەروونیش بێتەوە.
هەر لەبەر ئەوەیە، زۆر جار قوتابى هەوڵى قۆپیەکردن(غەش) دەدات. کاتێک داواى شتێک لە قوتابییەک دەکرێ، لە کاتێکدا ئەو شتە لە دەرەوەى سنوورى تواناکانى ئەودایە، بۆى هەیە ئەو قوتابییە تووشى لادان و سەرپێچى بێتەوە، بە هەر شێوەیەک و بە هەر ڕێگایەک بێ، هەوڵى خۆ دەربازکردن دەدات. لەبەرئەوەى هەموو مرۆڤەکان تواناى لەبەرکردنیان وەکو یەک نییە، ئەوەش شتێکى زۆر ئاساییە و تایبەتمەندى کەسەکانە. ئەو قوتابییانەى ناتوانن بابەتەکان بەباشى لەبەر بکەن، بۆئەوەى لە تاقیکردنەوەکان دەربچن و خۆیان دەرباز بکەن، بە ناچارى پەنا بۆ غەش دەبەن. دواجار، دوور نییە، ئەو قوتابییەى کە غەش دەکات و دەردەچێ و بڕوانامە بەدەست دێنێ و دێتە ناو کۆمەڵگا و ئەرک و بەرپرسیارێتی پێ دەسپێردرێت، ببێ بە مرۆڤێکى ساختەچى و فێلباز و قۆڵبڕ و گەندەڵ. قوتابییەک، هەر بە فێل و تەلەکەبازى دەرچووبێ، ڕەنگە لەسەر ئەم ڕەفتارە ڕابێ و ببێتە بەشێک لە خوو و ڕەوشتى، دواجار دەبێتە مایەى سەرئێشە و بەڵا بۆ کۆمەڵگەکەى. لەبەرئەوە، هەڵەیەکى گەورەیە، قوتابی ناچار بکرێ وانەکان لەبەر بکات. هەتا ئەم جۆرە سیستەم و پرۆگرامەمان هەبێ و هەر چاومان لە نمرەی بەرز و پلەی یەکەم بێت، نابێ چاوەڕێى پێشکەوتن و گۆڕان و داهێنان بکەین، نابێ بەتاماى ئەوەش بین بگەین بە ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکان. وڵاتانى پێشکەوتوو، ئەو وڵاتانەن، کە گرنگى بە عەقل و تێگەیشتن دەدەن، بە پێچەوانەى ئێمە، کە گرنگى بە نەقل و لەبەرکردن دەدەین.

لەتیف ئەمین




چیـرۆکی ریالـیزمی لە وێـژەی منـداڵان.. رەزا شـوان

وێـژەی ریالیزمی رەوتـێکی وێـژەییە. گوزارشت لە راستییەکان دەکات، وێنای ئەزموون و رووداوەکانی ژیـانی رۆژانـەی مـرۆڤـەکان دەکـات. وەک ئەوەی کە لە ژیـانی راستیـدا هـەن. وێـژەی ریالـیزمی بەشـێکە لە بـزووتنەوەی هـونـەری ریـالـیزمی، کە لە سـەدەی نـۆزدەیـەم لە فەرەنسادا سەری هـەڵـدا، دوایش لە هەمـوو جـهـانـدا بڵاوبـۆوە. هـۆکاری سەرهـەڵـدانی ریالـیزمی وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە رۆمـانسـیزم و ئایـدیالـیزم، کە لە سەدەی هـەژدەمـدا دەسـتیان پـێکـرد. وێـژەی ریالـیزمی شـێوازێکی نـوێی نـووسـینە. نـەوەیـەکی نـوێی نووسـەرانی ناسانـد، کە کـاریگەرییـان لە وێـژەدا هـەیە.
لە سەرەتای وێـژەی منـداڵانـدا، چـیرۆکی فـۆلکلۆری و مـیللی و ئەفـسانە و داستانەکان کە پـڕن لە کـاری لە توانـابەدەری، سەرەکـێشی، جـادوویی، نـامـۆیی، زاڵـبوون بەسـەر وێژەی منداڵاندا. دوایش حیکایەت و چيرۆکی چەڤەنگی بە زمانی ئاژەڵان و باڵندەکان و رووەکەکان و شتە بێگـیانەکان، کە وەکو چـیرۆکی هـێمایی و ئەنـدێشەیی و خۆشنوودی دەرکەوتـن. وردە وردەش چـیرۆکی ریالـیزمی کە بە ئینگـلیزی (ریالیستس فـیکشون)ە بۆ منـداڵان دەرکـەوت و بـڵاوبـۆوە. کە بـابـەت و رووداو و کارەکـتەرەکـانی لە راسـتی و لە ژیـانی بـاوی رۆژانـەدا وەرەگـرێـت.
چـیرۆکی ریالـیزمی منـداڵان (چـیرۆکی رووداوی راستی) ئـەو چـیرۆکانەن کە روودا و بەسەرهـاتەکانی منـداڵان، دەبـن بە ئیـلهـام بۆ چـیروکنووسانی منـداڵان. دەبنە هەوێنی بابەتـەکـانی چـیرۆکەکانیان. بیـرۆکـەکـانی چـیرۆکەکـانیان لـە ژیـان و ژیـنگەی راسـتی منـداڵانەوە وەردەگرن. ئەو بابەتانە لەخـۆدەگرن، کە پەیوەنـدییان بە ژیانی منـداڵانەوە هـەیە، منـداڵان لە ژیانی رۆژانەیاندا لەگەڵـیانـدا دەژین. چـیرۆکنووسان تەنیا هەنـدێک رووداوی سادەیـان بـۆ زیـاد دەکـەن، لـە فـۆرمێکی وێـژەیی هـونەریـدا دایان دەڕێـژن. ریـالـیزمی لـێرەدا، ریالـیزمیـیەکی فـۆتـۆگـرافـیـیە. نـەک تەنیا ریـالـیزمی رووداوەکـان. کـە تـێیـدا نووسەر رواڵـەتێک لە رواڵـەتەکـان لە سنووری تـوانا ئاساییەکـانی منـداڵان وێنەدەکات. یا لە ژینگەی منـداڵانەوە رووداوەکان سەرچـاوە دەگرن. دەشێـش هەنـدێ لە چیرۆکە ریالیزمییەکان بۆ منداڵان، زادەی ئەندێشە و بیرۆکەکانی چیرۆکنووسان بن. و بە خـەیـاڵ چـیرۆکـە ریالـیزمییەکانیان بۆ منداڵان داڕشتووبـن، بە شـێوەیەکی ئەوتـۆ کە منداڵانی خوێنەر وا هـەست دەکەن کە رووداوەکان و پاڵەوانەکان و کارەکتەرەکانی چـیرۆکـەکان راستـین. ئەمـەش دەکـەوێـتـە سـەر تـوانـا و لـێهـاتـوویی و ئەزمـوون و داهـێنانی چـیرۆکنووسان. کەواتە ئەوە ناگەیەنێـت کە ئەندێشە و خەیـاڵ لە چـیرۆکە ریالیزمییەکاندا شوێنیان نەبێت. بەڵکو خەیـاڵ هەوێنی هەمـوو بابەتە وێـژەییەکان و زانستییەکان و داهـێنانەکانە.
ئەم کورتە چـیرۆکە ریالـیزمییانە بۆ منـداڵان، لە ناوەڕۆکـیانـدا چەنـدیـن شـتی باش و جـوان و ئامانج و مەبەست و پەنـدی سوودبەخشیان لەخۆگرتوون. کە منـداڵان فێری رەفتار و هەڵسوکەوتی دروست دەکەن، تا لە ژیـانیانـدا بەکرداری جـێبەجـێیان بکەن. دەکـرێـت ئـەم چـیرۆکە ریالـیزمیـیانە، وەک مامـۆسـتایەکی باش بۆ منـداڵانی تـەمـەن بچـووک هـەژمـار بکـرێـن. لە راستیـشدا، بەشـێکی زۆری چـیرۆکـنووسانی منـداڵان، مامـۆسـتا و پەروەردەکـارن و ئاشـنای ئـارەزووەکـان و جـیهـانی بەریـنی منـداڵانـن.
شایەنی باسیشە چیرۆکە ریالیزمییەکانی منداڵان، تەنیا لە بابەتگەلـێک پێکـنەهـاتوون کە پەیـوەنـدییان بە ژیـانی راستیی مـرۆڤ و کەسایەتییە مرۆڤـییەکانەوە یا پاڵـەوان و کارەکتەرەکانیان هـەبێت، یا دەبێت تەنیـا مـرۆڤـبن، ئەمە مەرجـێکی سـنووردار نیـیە. بەڵکـوو هـەنـدێک جـار وا روودەدات کە نـووسـەرانی وێـژەی ریالـیزمی منـداڵان، بۆ نووسینی چـیرۆک بـۆ منـداڵان، پەنـا بـۆ فـێـڵە وێـژەیـیەکـان و بۆ شـێوازه هـونەرییە رێـککەوتـووەکان بـەرن. وەک بەکـارهـێنانی ئـاژەڵ و بـاڵنـدە و رووەک یان شـتە بێ گیـانەکـان، وەک هـێمـایەک لـە بـری مـرۆڤـەکـان و کـێـشـە و پـرسـە راستـیـیەکـان و خەسـڵەتە جـوان وناشـیرینەکـانیان، کە بە شـێوەیـەکی نـاڕاسـتەوخـۆ، گـۆزارشـت لە مەبەستەکانیان دەکـەن. بۆ نمـوونە: گـۆرگ هـێمای دڕنـدەیی چـاونـەزێـڕییـە، رێـوی هـێمای فـێـڵـبازی و زۆرزانییە، شـێر هـێمـای زۆردارییە، چەقـەڵ هـێمای چـڵـێسییە، سـەگ هـێمـای بە ئـەمـەکـیـیە، کـونـدەپـەپـوو هـێـمـای دانـایـیـە، مـەڕ هـێـمـای بـێ دەسـەڵاتـیـیە، مـار هـێمای بەدکـارییە،….هـتـد.
پاڵەوانی لە توانابەدەریش، تەنیا لە چـیرۆکە ئەنـدێشەیی و فـۆلکلـۆری و لە چـیرۆکە وێنەدارەکانـدا ناژیـن. لە هەمـوو شـوێنەکـانی ژیـانی رۆژانـەی دەوروبـارەمـان هـەن.
سەرهەڵـدانی وێـژەی ریالیزمی لە وێـژەی منداڵاندا، رەنگە لە بنەڕەتـدا وەرچەرخان و شۆڕشێک بێت، لە دژی لافاوی زاڵبوونی چیرۆکە ئەفـسانەییەکان و داستانەکان و ئەو چـیرۆکانە بێـت، کە بابـەتەکـانیـان، بە دەوری شـا و شـازادەکان و میـر و میـرزادەکان یان بە دەوری جنـۆکە، دێـوودرنـج، مەڕنەمووکە، رمووزن، لـۆژەند، شەوە، شومقـار، ئەژدیهـا، جادۆگەران، چەرخوفـەلەکی ئەفـسووناوی، شتی پـڕوپـوچ، دەعـبای سەیری خـەیـاڵـیدا دەسـووڕێـنـەوە. بـانـگەوازێـکە بۆ گـۆڕیـنی ئـەو چـیرۆکـانە، بـەو چـیرۆکە راستییانەی کە بابەتەکـانیان بە دەوری خەڵکی ئاسایی و چینە میللیەکاندا دەسوڕێنەوە. باس لـەو بابەتـانە دەکـەن، کە لە ژیـانی رۆژانـەی راستی و رووداوە بەردەوامەکـانی ئێستا وەرگیراون. ئەوەی کە زیاتر ئەم بـزووتنەوە ریـالـیزمییەی شیرینتر و بەهـێـزتر کردووە، بوونی رەخنەی وێژەییە لە ناوەڕۆکی لەو چیرۆکە فۆلکلۆری و ئەفسانەیی و داستانەکانە، کە بەشێکی زۆریـان بۆ ئەم سەردەمە ناگونجـێن و مەبـەست و بایەخـیان کـاڵـبوونـەتـەوە. بـۆیـە بەشـێکی زۆری نـووسـەرانی وێـژەی منـداڵانی ئەم سەردەمـە، پێیانوایە، کە ئەڵـتەرناتیـڤی ئەو چـیرۆکانە، چـیرۆکی ریالـیزمییە بۆ منداڵان. کە لەگەڵ رەوتی ژیـانی ئەم سەردەمـەدا گـونجـاون و بەهـا و پـرەنسیـپی بەرزیان لەخۆگرتـوون. نـوانـدنی ژیـان و ژینگەی منـداڵان وەکـو چـۆن لە راسـتیدا هـەن. منـداڵان دەتـوانـن بە ئاسانی لـێـیان تـێـبگەن.
بەشێکی زۆری ئەو چـیرۆکە ریالـیزمییانە، رەنگـدانەوە و کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر کەسـایـەتی منـداڵان هـەیـە یا دەبـێـت. بـە پـێچـەوانـەی بەشـێکی زۆری ئـەو چـیرۆکـە ئەفـسانەیـیانەوە، کە رەنگە کاریگەریی نەریـنی و رەنـگـدانـەوەی خـراپـیـان لە ژیـانی ئەمـڕۆ و داهـاتـوویانـدا هـەبێـت. وەک پشتبەستن بە میـتافـۆر و چارەسەری نەبـینراو، مـەیـلی تـونـدوتـیژی و شـەڕانـگـێـزی، تـەم و مـژ، ئـاڵـۆزی و خـەیـاڵـڕێـسی تـێـیانـدا. لەوانەشە تێـڕوانین و تێگەیشتنەکانی منـداڵان بۆ راستییەکان بشێوێنن. لە کاتێکـدا کە چیرۆکە ریالـیزمییەکان بەشداری لە ئامادەکردنی منـداڵان بۆ ژیان دەکەن و یارمەتییان دەدەن کە بە راستییەکان ئاشنابن و بیانگونجـێنن بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگاکەیاندا.
ئەمەش ئـەوە ناگـەیـەنـێـت، کە هـێـڵی راسـت و چـەپ بەسـەر چـیرۆکە فـۆلکـلۆری و ئەفسانەیی و داستان و چـیرۆکە میلـلییەکـانمانـدا بۆ منـداڵان بهـێنـین. کە بەشـێکـن لە سامانێ کەلەپـووری وێـژەیی نەتەوەییمان و شانـازییان پێوەدەکەین. بێگـومان وێـژەی تـازەی کوردیـمانـن. لەسەر پەرگەمـای وێـژەی کـلاسـیکـی کوردیـمـان چـنراوە.
چـیرۆکی ریالیزمی گرنگـترین جـۆرە لە جۆرەکانی چـیرۆکی منداڵان. هەموو رەهەنـدە پەروەردەیی و فـێرکاری و نیشـتمانی و کومەڵایەتی و زمانی و رەوشتی لەخۆدەگرێـت.

زمـان و خەیـاڵ دوو رەگەزی گرنگـن، لە رەگەزەکانی چـیرۆکی ریالـیزمی. زمان وەک کەرەسـتەیـەکی دەربـڕیـن و گـوزارشـتکـردن و داڕشـتـن. خـەیـاڵـیش دەبـێـتە رشـتەی بەیـەکەوە بەستـنی رووداوەکـان و پەیـوەنـدیی نێـوان کارەکـتەرەکـانی چـیرۆکەکـان.
لە وێـژەی منـداڵانی کورد دا، نموونەی چـیرۆکی ریالـیزمیـمان زۆرە. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە چـیرۆکـنووسانی منـداڵانی کوردمـان، درکـیان بـە گـرنـگی ئـەم جـۆرە چـیرۆکە لە وێـژەی منـداڵانـدا کـردوون.
چـیرۆکی ریالیزمی بۆ هەموو قـۆنـاغـە تەمەنییەکـانی منـداڵی دەگونجـێت. بە مەرجێک توانا و زمـان و فـێـربوون و وەرگرتـن و ئارەزووەکان و سایکـۆلـۆژی قـۆنـاغـانی ئەو تەمـەنە منـداڵـییە لەبەرچـاو بگـیرێـن، کە چـیرۆکە ریـالـیزمییەکـانیان بۆ دەنـووسرێـن. بەڵام زیـاتر بۆ دوا قـۆناغی منـداڵی و سەرەتای هەرزەکاری گۆنجاوترە. کە حەزدەکەن دەربـارەی ژیـانی دەوروبەریـان و سـروشت و ئـاژەڵان و زانیـاریی جیـاوازتـر بـزانـن.
یەکـێک لە گەورەتـرین بەهـاکانی چـیرۆکی ریالـیزمی بۆ منـداڵان، ئەوەیە کە زۆرێک لە چـیرۆکە ریالـیزمییەکـان، رێـگە بە منـداڵان دەدەن کە کارەکـتەرەکـانی هـاوتـەمەنی خـۆیـان بنـاسـن کـە ئـارەزوو و کـێـشەی هـاوشـێوەیـان هـەیە. منـداڵان زۆر حەز بە خوێنـدنەوە دەربـارەی کەسانێک دەکـەن، کە بتـوانـن لـێـیان تـێـبگەن و لە کەسایەتی خـۆیـانەوە نـزیکـبـن.
چـیـرۆکی ریـالـیزمی بـۆ منـداڵان، هـۆکـارێکی گـرنـگە بـۆ بەرفـراوانکـردنی ئاسـۆی ئەنـدیـشە و بـیر و هـزری منـداڵان، بـۆ فـێربـوون و بـۆ نـوێـخـوازی و بـۆ داهـێـنان.
پێـویستە ئـەوەش بـزانیـن، مـەرج نیـیە کە هەموو چـیرۆکـێکی ریالـیزمی نـووسـراو، گـونجاوبـێـت بۆ منـداڵان. پێـویسـتە نـووسـەرانی چـیرۆکی ریـالـیزمی بۆ منـداڵان، لە گواسـتـنەوەی رووداو تـونـد و تیـژی و کەلـەڕەقی و لەخـۆبایـیـبوون و لە کـارەساتی ئازاردەر و کۆتـایی تـراژیـدیـای تـاڵ و لە بێ هـیوای و لە رەشـبیـنی دووربـکەونەوە. چـونـکـە کاریـگـەری و رەنـگـدانـەوەی خـراپیـان لەسـەر دەروونی منـداڵان دەبـێـت. پێویستە لە شێوازی ئامۆژگاری وشک و پەنـدێـری و رێنمایی تەڵـقـین ئاسایش نەبـن. کە منـداڵان وەرسـت و بـێـزار دەکـەن و هـیچ چـێژ و خۆشـیـیەکـیان لـێوەرناگـرن.
لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەمـدا، چەنـد چـیرۆکێکی ریـالـیزمی چەنـد چـیرۆکنووسێکی ناسراوی کوردمان لە بواری نووسینی چیرۆکی منـداڵان خوێندەوە. بەداخەوە کە پـڕن لـە هـەڵـەی زەق و لە وشـەی نەشـیاوی وەک: دزی، درۆ، فـێـڵ، ساخـتە،..هـتـد. مـن پێموایە، بەکارهـێـنانی ئەم جـۆرە وشەگـەلە لە چـیرۆکی ریـالـیزمی منـداڵان نابەجـێـن.
پێـویستیشەە کۆتایی چـیرۆکە ریالـیزمییەکان بۆ منـداڵان، بە کۆتاییەکی تـراژیـدییا و بە ناخـۆشی و رەشـبـینی و بێ هـیوای و شکـستی کۆتـاییان نەیـەن. بەڵکـو بە خـۆشی و شـادی و بە سەرکەوتـن و هـیوا و گەشـبیـنی و گەیشـتن بە ئامـانج کۆتـاییـان بێـت.
رەزا شـوان
نەرویـج: ٢٠٢٣




ماڕشی سپی.. شیعری دڵکەش قادر

ماڕشی من تۆ
کە هەموو ڕۆژێ لە خەیاڵما چرۆ دەکەی
سترانی من تۆی
کە هەموو چرکەیەک دەمخەیتەوە سەما و
لە تەنیایی تاقەتپڕووکێنم دادەبڕی
ئەی سروودی نەوتراوی سەر زمانی من
تۆ چ مەعشەرێکی کە لە دەریای مندا شێتانە سەما دەکەی
جوانی سپیپۆشیم
ئاوازێک بوو
لەسەر ستەیج سەمای بالییەمان دەکرد
بە میلۆدییەک قوربان پیرۆز دەکەین و
تەوافی دڵی یەکری دەکەین
چ شێتییەکی پاییزانەیە دڵی تۆ
لە حەوشەی پشتەوەی خانەقای مەولا
ماچبارانی یەکتر دەکەین
تووند ڕامووسانی هەنگوینی شەومان دەبەینەوە نێو
پێکێ شەڕابی سەر سینە و
کاڵییەکان تۆخ دەکەین و
سپییەکان مۆر دەکەین.
سلێمانیی
دڵکەش قادر




زێرکا مۆرێنۆ و سایکۆدراما.. چاوپێکەوتن.. وەرگێڕانی: زاهیر عەبەڕەش

زێرکا مۆرینۆ باس لە جەوهەری تیۆری و تەکنیکی سایکۆدراما دەکات، هەروەها باس لە ژیان و کارەکانی دەکات لەگەڵ هاوسەرە کۆچکردووەکەی جاکۆب مۆرێنۆ.

ڤیکتۆر یالۆم لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ زێرکا مۆرینۆ ئەنجامی داوە، لە ماڵپەری تایبەتی سایکۆ تراپی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو بۆتەوە و پاشان زانکۆی ستۆکهۆڵم بە هەندێک گۆرانکاری لە تەکنیکی چاوپێکەوتنەکدا وەریانگێراوەتە سەر زمانی سویدی، چونکێ کاتێک باسی جاکۆب مۆرینۆ دەکرێت ناتوانین باسی پاڵ پشت و خوێندکارە هەرە بلیمەتەکەی ئەو نەکرێت کە زێرکایە.

زێرکا تۆمان مۆرینۆ (Zerka Toeman Moreno) لە ١٣ ی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٧ لە هۆڵەندا لەدایکبووە ولە ئەیلولی ٢٠١٦ لە ئەمریکا مردووە. هاوکار و هاوسەری جاکۆب مۆرینۆی دامەزێنەری میتۆدی سایکۆدراما بوو. دوای هاوژینەکەی بەردەوامی بە پەیمانگەکەی ئەودا.

زێرکا تۆمان مۆرینۆ

ڤیکتۆر یالۆم ، دەروونناس و هونەرمەندی سانفرانسیسکۆ هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، کاریکاتێریست و دەروونزان، تراپیست چارەسەرکەری دەرونی بەهۆی هونەرەوە، نیشتەجێی سانفرانسیسکۆ، ئێستا خۆی و خێزانەکەی سەرقاڵی بەرێوەبردنی سایتی سایکۆتراپیین
ئەم چاو پێکەوتنە لە زاری سویدیەوە وەرگڕاوەتە سەر زاری کوردی، بە بەراوردکردن لەگەڵ چاوپێکەوتنە کە بە ئینگلیزی سازکراوە، هەندێک گۆرانکاری تەکنیکی تێدایە، بۆنموونە کە دووپرسیار لەیەک دەچێن، یاخود یەک وەڵامدانەوە کراوە بە وەڵامی دوو پرسیار.
لە ساڵی ١٩٣١ کە زێرکا تەمەنی چواردە ساڵ بوو، لەگەڵ دایک و باوکی ڕوویان لە لەندەن کرد، لەوێ خوێندنی ئامادەیی تەواو کرد و دواتر هونەر و دیزاینی جلوبەرگی خوێند. لە ساڵی ١٩٣٩ بۆ یەکەمجار زەریای ئەتڵەسی بەزاند و لەگەڵ هەندێک هاوڕێی خێزانەکەی گەیشتە ئەمریکا. زێرکا خوشکێکی هەبوو کە دوچاری نەخۆشی دەرونی ببوو. لە ساڵی ١٩٤١ توانی خوشکە گەورەکەی لە بەلجیکا بباتە نیویۆرک، بۆ ئەوەی بەدوای چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکانی خوشکەکەیدا بگەڕێت.
ساڵێک دوایچاوپێکەوتنی مۆرینۆ پەیمانگای سۆسیۆمێترییان لە پارک ئەڤینۆ لە شاری نیویۆرک و لە ساڵی ١٩٤٢دا پەیمانگای سایکۆدراماتیکیان لە نیویۆرک دامەزراند.
لە ساڵی ١٩٤٧ دەستیان بە دەرکردنی گۆڤاری سایکۆتێراپی (لە سەرەتادا ناوی سۆسیاتری) کرد، کە تایبەت بوو بە زانستە کۆمەڵایەتیەکان، کۆمەڵناسی، سایکۆدراما و سۆسیۆمێتری. زێرکا بۆ ماوەی زیاتر لە سی ساڵ هاوبەشی ژیان هاو داهێنەری جەی ئێڵ مۆرێنۆ بووە تا ساڵی ١٩٧٤.
مۆرینۆ لە دوای مردنی دکتۆر مۆرێنۆ، بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەردەوام بوو لە ڕاهێنان و فێرکردنی تیۆری و میتۆدی سایکۆدرا، ڕاهێنانی بە سایکۆدراماتیکستەکان دەکرد و وارکشۆپی لە سەرانسەری جیهاندا دەکردەوە.
بیرکردنەوە لە پشت بەرهەمهێنانەوەی بەشەکانی ئەم چاوپێکەوتنە ئەوەیە کە ڕۆژنامەنووس ڤیکتۆر یالۆم، نزیکەی هیچ لەبارەی سایکۆدراما نازانێت، ئەوەش وا دەکات زێرکا مۆرێنۆ بە شێوەیەکی زۆر دڵکراوە و ئاسان بۆ تێگەیشتن وەڵام بداتەوە. ئەم فۆرمەی پرسیار و وەڵامەش سەرنج ڕاکێش و لە گفتوگۆیەکی ئاسایی و تێروانین بۆ ژیان دەچێت، زیاتر لە کەسایەتیان نزیک دەبیتەوە.
منیش حەزم کرد ئەم چاوپێکەوتنە وەربگێڕمە سەر زمانی کوردی و هاوبەشی بکەم لەگەڵ خوێنەرانی کورد زمان.

(بۆم باس مەکە پیشانم بدە)

ڤیکتۆر یالۆم: تۆ قەشەنگ دەردەکەوێت، بەڕاستی تەمەنت ٨٣ ساڵە؟
زێرکا مۆرینۆ: مانگی داهاتوو. ١٣ی حوزەیران. دەبم بە ٨٣ ساڵ، بیرمە کاتێک تەمەنم ٨ ساڵ بوو، بیرم لەوە دەکردەوە “لە ١٣ی حوزەیران کاتێک تەمەنم دەبێتە ١٣ ساڵ، ئایا پیر نابم؟”
ڤیکتۆر یالۆم: زۆر دڵخۆشم کە تۆ لێرەیت و ڕازی بوویت بۆ ئێمەو خوێنەرانمان باسی و ژیان و کارکردنت لە سایکۆدرامادا بکەیت، کە سەرەتادا لەلایەن هاوسەرە کۆچکردووەکەتەوە، جاکوب مۆرێنۆ دامەزراوە. سەختە باوەڕ بکەیت کە تەمەنت ٨٣ ساڵە؛ تۆ زۆر پڕی لە ژیان. زۆر شتت لە خۆتدا هێشتۆتەوە.
زێرکا مۆرینۆ: سوپاس. منیش دڵخۆشم کە لێرەم. هەمیشە حەزم لە قسەکردنە لەسەر کارەکانم.
ڤیکتۆر یالۆم: وە ژیانی خۆشت.
زێرکا مۆرینۆ: ژیانی خۆشم، ئەو دوانە تێکەڵاون.
ڤیکتۆر یالۆم: باشترین جێگا لێوەی دەست پێ بکەین ئەوەیە بڵێین، پێم بڵێ سایکۆ دراما چییە؟
زێرکا مۆرینۆ: ئاسانترین ڕێگا بۆ تێگەیشتن لە سایکۆدراما ئەوەیە کە بیرکردنەوەیە لەوەی “عەقڵ لە جووڵەدا ـ لە کرداردا ” یە. لەبری ئەوەی باسی نیگەرانیەکانین بکەن، دەڵێین “پێم مەڵێ، نیشانم بدە!” نیشاندان واتە مامەڵەکردن لە ناوەوە ” واتە نواندنی، بەو شێوەیە دەتوانیت پیشانم بدەیت کە خەمی تۆ چییە. باسی ئەوە بکە چی نیگەرانت دەکات، ئەوە کورترین رێگایە بۆ وەسفکردنی.
ڤیکتۆر یالۆم: ئامانجی سایکۆ دراما چییە؟
زێرکا مۆرینۆ: ژیان سنوردارکردنی خۆی بەرهەم دەهێنێت، زۆرێک لە ئێمە ناتوانین بە ئاسوودەیی مامەڵە لەگەڵ ئەمانە بکەین. پێت دەڵێم بۆچی. ئێمە بانگەشەی ئەوە دەکەین گرنگترین شتی مرۆڤ سپۆنتانێتی / العفویة و داهێنانە، هیچ ڕۆشنبیریەک نیە کە جەخت لە سپۆنتانێت و داهێنانی تاکەکان بکاتەوە. ئێمەی سایکۆدراماتیک جەخت لەسەر سپۆنتانیتی و داهێنان دەکەینەوە، منداڵانیش پشکی شێریان هەیە ، بەڵام لە ڕێچکەی ژیانیاندا ئەم داهێنان وسپۆنتانێتیەی منداڵان دەشێوێت و سەرکوت دەکرێت کاتێک گەورە دەبن. ئێمەی مرۆڤ ئەمرۆ باوەڕمان بەوە هەیە کە منداڵان فێر بکەین کە کۆنترۆڵی جوڵەی خۆیان بکەن و زیرەک بن، فێرکردنی منداڵان ڕێز بۆ عەقڵ و زیرەکی دادەنێت، بەڵام سپۆنتانێتیمان بیرچۆتەوە. خەڵکانێکی زۆرهۆشمەند هەیە، بەڵام تا بڵێی خراپ و دەستە پاچەن لەبەرامبەر داهێناو سپۆنتانێتی (العفویة)، سپۆنتانێتییان لاوازە. منداڵان کە نوێنەرایەتی سپۆنتانێتی ( العفویە) ئێمە دەکەن. کە بڵێ ” بەڵێ “! بۆ ژیان. ویستی ژیان، هاوار بۆ خۆشی ژیان بکات. ئەگەرسەرنج لە منداڵێکی بچووک بدەیت، تێبینی ئەوە دەکەیت کە پڕە لە ژیان. بەڵام ئێمە ڕێگرییان لێدەکەین لە هه‌راوهورییاكردن، چەپڵە لێدان، پێکەنین هەرچەندە ئەمە شێوازی ژیانی خۆیانە. بەڵام ئێمە زۆر باش لەم شتە تێناگەین. دەمانەوێت بەو شێوەیەڕەفتار بکەن خۆیان بگونجێن وەک مرۆڤە باشەکانی دنیا، بۆیە ئەوەی دەبێت بیکەین و هەوڵێکی زۆر دەدەین لەگەڵ تەمەنماندا بۆ لێسەندنەوەی ئەو مافە سەرەتایەی “خۆمان”
ڤیکتۆر یالۆم: سایکۆ دراما دەتوانێت یارمەتی دەربێت لەوەدا؟
زێرکا مۆرینۆ: بەڵێ سایکۆ دراما یارمەتیدەرمانە کە بە شێوازێکی نوێ گوزارشت لە خۆمان بکەین. بە شێوازێک کە ژیان بەزۆری ڕێگەی پێ نادات، دەتوانیت بڵێیت ئێمە لە دوو جیهاندا دەژین، دەزانی ئێمە لە جیهانی واقیعدا دەژین، لە جیهانی واقیعی بابەتییدا. من و تۆ دەتوانین کۆک بین کە لێرەین، ڕاستە؟ بەڵام تۆ جیهانێکی ترت هەیە، منیش جیهانێکی ترم هەیە کە نابینرێت. سایکۆدراما ئەو جیهانەی تر دەکاتە دیار.
ڤیکتۆر یالۆم: بۆ چ ئامانجێک؟
زێرکا مۆرینۆ: بۆ ئەوەی ببین بە کەسێکی کامڵتر، بۆ ئەوەی بەرهەمدارتر بین، بۆ ئەوەی کەسایەتیەکی یەکگرتوومان و پتەومان هەبێت، ئێمە باوەڕمان بەکەسایەتی یەکگرتوو هەیە.
ڤیکتۆر یالۆم: چۆن ئەم کارە دەکەیت؟ چۆن سایکۆ دراما بەکار دەهێنن؟ سایکۆدراما چ سترکتورێکی هەیە؟
زێرکا مۆرینۆ: باشە، سەرەتا دەمەوێت بڵێم کە تەنها وەک جۆرێک لە چارەسەری دەروونی بەکارناهێنرێت. ئەوە تەنها یەک جۆری بەکارهێنانە. ڕەنگە تۆ بزانی ڕێگەیەکی زۆر بەسوود بۆ بەکارهێنانی سایکۆدراما لە ڕۆڵگێڕاندایە. ئەوەش ئەمڕۆ لە بواری پەروەردەدا، لە کارگێڕیدا، لە زۆر بواردا بەکاردەهێنرێت. لە بنەڕەتدا لە سایکۆدراماوە هاتووە. بەڵام سەرچاوەکەی عەقڵی خۆتە، هەر ڕۆڵێک لە ژیانتدا بگێڕیت؛ ئێمە لەوێوە دەست پێدەکەین.

ڤیکتۆر یالۆم: چۆن ئەم کارە دەکەیت؟

سایکۆدراما ڕوونکرایەوە
زێرکا مۆرینۆ: باشە با بڵێین کەسێک دێت و دەڵێت “کێشەیەکی ترسناکم هەیە، هاوسەرەکەم دەخواتەوە، لێم دەدات، قومار دەکات و نابەرپرسیارە و خۆی چاک ناکات”. دۆخێکی خراپ لە دەوروبەرمە. “چی بکەم؟ ناتوانم جیاببمەوە، من کاسۆلیکم. لە کڵێسا فڕێ دەدرێمەوە دەرەوە، و بە تەواوی گۆشەگیر دەبم. چی بکەم؟” باشە ئەوە کێشەیەکی زۆر گەورەیە، زۆر جدییە. – منیش پێی دەڵیم: نیشانم بدە مێردەکەت چۆنە، بەو پێیەی ئەو لێرە نییە، ئایا ئەو ئەهات بۆ ئێرە؟ “نا، ڕەنگە نەیەت بۆ ئێرە. ئەو باوەڕی بە هیچ کام لەم شتانە نییە.” بۆیە دەبێت هەڵسەنگاندن بکەم: چی دەتوانم بکەم بەشدارم بۆ خۆشگوزەرانی ئەم ژنە؟ ئایا شتێک هەیە لەم پەیوەندییەدا کە هێشتا بەردەوام بێت، یان نا؟ بەداخەوە پەیوەندیەکیی تەندروست و پتەویان نییە، بەڵام ڕەنگە ناچار بم یارمەتی بدەم، بۆ ئەوەی ئەقڵی لەدەست نەدات، ژیری بهێڵیتەوە. یان بیەوێت لەو ژیانە بمێنێتەوە
ڤیکتۆر یالۆم: بە عاقڵی بمێنێتەوە، یان لەو ژیانەدا بمێنەرەوە؟
زێرکا مۆرینۆ بەدڵنیایی. بۆیە، من بەم شێوەیە دەست پێدەکەم: “من لێرە هاوسەرەکەتم لا نییە؛ تەنها شتێک کە هەمبێت تێڕوانینی تۆیە بۆ هاوسەرەکەت.” بێ لەوەش لەوانەیە ئەو تێڕوانینە شێواو بێت و تەواو نەبێت، بەڵام تاکە تێگەیشتنێک کە لای من هەبێت ئەوەیە. ئەوە ئەو کەسەیە کە لەگەڵیدا دەژی. بۆیە دواتر داوای لێدەکەم ڕۆڵەکان پێچەوانە بکاتەوە و ببێتە هاوسەری (ڕۆڵی پیاوەکە ببینێت). بەزۆری وایان لێدەکەم لەسەر کورسییەکی جیاواز دابنیشن، بۆ ئەوەی جەستەشی بە هەمان شێوە بجوڵێنێت، ئەوە گرنگە. چونکە ئێمە تەنها لە سەر و مێشکیاندا کار ناکەین. بڵکو ئێمە دەمانەوێت هەموو جەستە بەکاربهێنین؛ ئێمە ئەکتەرین. ئێمە دەڵێین مرۆڤ ئیمرۆڤیسەتۆری شانۆی ژیانە. بە پێچەوانەی شانۆ، تێکستێکی نوسراو نییە؛ من سیناریۆم نییە. دەبێت لەکاتی کاردن و ئیمۆرۆڤیسەشوندا مامەڵە بکەین ڕاستە وخۆ کارلیکردنمان هەبێت، لێرە و لە ئێستادا. هەرچییەک لە نێوانماندا هەبێت.
ڤیکتۆر یالۆم: وە هاوسەرە کۆچکردووەکەت مۆرینۆ، کە دامەزرێنەری سایکۆدرامایە، ئەو چەمکی ” لێرە و لە ئێستادا” ی داهێنا؟
زێرکا مۆرینۆ: بەڵێ ڕاستە. ئەو، ئەو زاراوەیەی داهێنا و دواتر زۆر کەسی دیکە بەکاریان هێنا، لەوانە فرێدریک سالۆمۆن پێرڵز و تیۆری گێستاڵتەکەی، ئیرڤین یالۆم و بوونگەراییەکان.
ڤیکتۆر یالۆم: بەڵێ، دەستەواژەکە بەردەوامە لەگوزارشت کردن لەدەمی کات و ساتی ئەزموونە کارلێکیەکانی مرۆڤ.
زێرکا مۆرینۆ: دواتر چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو ژنە دەکەم وەک ئەوەی مێردەکەی بێت، (خۆی دەخاتە بەرگی هاوسەرەکەیەوە). لەو پرۆسەی کارکردنەدا ئەم ژنە شتی زیاتر فێر دەبێت دەربارەی هاوسەرەکەی، وەک لەوەی پێشتر دەیزانی، زۆر لە واقیعی پیاوەکەی نزیک دەبێتەوە.
ڤیکتۆر یالۆم: ئەوە چۆنە؟
زێرکا مۆرینۆ: ڤیتگنشتاین لە شوێنێکدا دەڵێ ” بۆ ئەوەی دەربارەی خۆت بزانیت، دەبێت لە دەرەوە هەنگاو بۆ خود بنێیت”. کەواتە ئەوەی کە دەیکات ئەوەیە، لە ڕۆڵی هاوسەرەکەیدا، هەست بە خۆی دەکات. لێی دەپرسم چ کەمایەسیەک و چەوتیەک لە نێوانیاندا هەیە ؟ من بیستوومە ژنەکەت چی دەڵێت. ئێستا حەز دەکەم بزانم ڕای تۆ چییە.” ئێستا زانیاریت دەست دەکەوێت و کە چۆن کارلێکردنیان هەبێت لەگەڵ یەکتر.
ڤیکتۆر یالۆم: کەواتە ژنەکە ڕۆڵی هاوسەرەکەی خۆی دەبینێت و قسە لەگەڵ خۆی دەکاتەوە (لەبەرگی پیاوەکەوە قسە لەگەڵ خۆی دەکات)؟
زێرکا مۆرینۆ: لە کۆتاییدا، لەوانەیە. ئەگەر کەسێکی تر بەردەست بێت بۆ ئەوەی ببێتە ئەکتەر، ئەوا ئێمە ئەو کەسە دەهێنین ئەگەر نا، ئەوا خۆی ڕۆڵی خۆی بەرامبەرەکەشی دەبینێت. هەردوو ڕۆڵەکە دەگێڕێت، هەندێک جار، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەمەدا، ڕەنگە من ڕۆڵی ئەو ببینم و و ئەویش ڕۆڵی مێردەکە بگرێتە ئەستۆ.
ڤیکتۆر یالۆم: ئایا ئەمە یارمەتی دەدات لە تێگەیشتن و هاوسۆزی لەگەڵ هاوسەرەکەی؟
زێرکا مۆرینۆ: با زیاتر ڕوونی بکەمەوە کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ چی دەکەین. ئێمە مامەڵە لەگەڵ دوو کەس دەکەین بەڵام بە سێ یەکە، ژن و مێرد و پەیوەندی نێوانیان، یەکەی سێیەم پەیوەندیەکەیانە. ئێمە وا دائەنێین کە ناتوانرێت ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەروونێک هەبێت، تەنها لە ڕێگەی پەیوەندییەکی بەرچاوەوە نەبێت. ئەوەی ئێمە مەمەڵەی لەگەڵ دەکەین، تەنها لە پەیوەندییەکە ناکۆڵینەوە، بەڵکو هەوڵ دەدەین چاکی بکەینەوە. پرسیارە چارەنووس سازەکە ئەوەیە، ئایا ئەم پەیوەندییە دەتوانرێت چاک بکرێتەوە یان نا؟. هەروەهە ئەگەری ئەوە هەیە کاتێک ڕۆڵێ مێردەکەی دەبینێت، لە ناکاو زۆر شتی بۆ کەشف دەبێت وشت فێر دەبێت، بە شێوازێکی نوێ مێردەکەی دەناسێت و دەبینێت. ئەگەر چی پێشوتریش ئاگاداری ژیانی ڕابوردووی مێردەکەشی بووبێت و چۆن بە منداڵی ئازار دراوە، لەبەر ئەوەی کە لایەنێکی نوێی مێردەکەی کەشف دەکات و هەستی پێ دەکات، لایەنە مرۆییەکەی مێردەکەی دەبینێت دەدرەوشێتەوە. لەبەر ئەوەی بە شیوەیەکی نوێ دەیبینێت و هەستی پێدەکات، کە دەگەڕیتەوە ڕۆڵی خۆی و ناچارە شێوازی پەیوەندیەکانی لەگەڵیدا بگۆڕێت، ئەوەی ئێمە لێرەدا باسی دەکەین گۆڕینی ڕەفتارەکانە نەک تێڕوانینی مەعریفی، پێمان وانییە تێگەیشتنە فیکرییەکان ئەوەندە چارەسەر بن.
ڤیکتۆر یالۆم: نەک تێڕوانینێکی مەعریفی بە خۆی.
زێرکا مۆرینۆ: نەک بە خۆی، پێویستە لەگەڵ بەشێکی هەست و سۆزەکان پەیوەست بکرێ، سایکۆدراما مامەڵە لەگەڵ هەردووکی دەکات. خەڵک زۆرجار بۆ تێگەیشتن بەکاری دەهێنن. پێم وایە ئەوە تەنها نیوەی کارەکەیە. من ئەوەندە خەمی ئەوەم نییە کە لێرە سەرەوە چی ڕوودەدات ( ئاماژە بە کەللـەسەری خۆی دەکات) چونکە ئەوەی لێرەدا بەرەو سەرەوە دەڕوات ئەوەیە…

ڤیکتۆر یالۆم: ئەگەر بە جەستەت ، یان بە هەست و سۆز ئەزموون بکەیت ئەوا هێزی زۆر زیاتر دەبێت.؟
زێرکا مۆرینۆ: بۆ نموونە کاتێک ئەو ژنە لێرە دادەنیشێت، دەڵێم “چۆن دادەنیشیت؟ بە جەستەت نیشانم بدە کە چۆن دادەنیشیت.” وە لەوانەیە بە لەسەر لا دابنیشێ، بە جۆرێک کەسی بەرامبەری ڕەت بکاتەوەە. یان لەوانەیە زۆر لە نزیکەوە دانیشتبێت چونکە دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵیدا دروست بکاتەوە. بۆیە هەموو جۆرە زانیارییەک بەدەست دەهێنیت، تەنها بە ئەنجامدانی گۆڕینی ڕۆڵەکان، ڕەنگە ئێستا یان دواتر ئەگەری ئەوە هەبێت کە من لە ڕاستیدا بتوانم پیاوەکەی بیبینم. دەزانی بابەتێکی نووسی ناوی ناوی لێنا “Psychodrama and the Psychopathology of Interpersonal Relationships “سایکۆدراما و سایکۆپاتۆلۆژی لە پەیوەندی نێوان کەسەکان، کە تێیدا خۆی وەک ناوبژیوانێک لە نێوان ژن و مێرددا بەکارهێناوە. ئەو بۆ دەستپێکردنی کارەکەی ژن و پیاوەکەی بەجیا دەبینی، سەرەتا هەردووکیانی پێکەوە نەدەبینی، پێکەوە داینەناون و مامەڵەیان لەگەڵ بکات، هەر یەکەیان گلەییان لە ئەوی تر هەبوو. ئەوە شێوازێکی تەواو نوێ بوو بۆ بەردەوام بوون. فرۆید هەرگیز ئەو کارەکەی نەکردووە، تاکەکانی بەرامبەر بەیەکتر شی نەکردۆتەوە، بەڵکو تەنها لە پەیوەندی بە ژیانی خۆیانەوە.
ڤیکتۆر یالۆم: دکتۆر مۆرێنۆ پێکەوە نەیانیدەبینی؟
زێرکا مۆرینۆ: هێشتا نا. ژنەکەی بۆ مێردەکە لێکدەدایەوە، مێردیش بۆ ژنەکە.
ڤیکتۆر یالۆم: بێگومان بە مۆڵەتی خۆیان.
زێرکا مۆرینۆ: بێگومان. هەردووکیان لەو پەیوەندییەدا کاریان دەکرد. هەندێک جار کەناڵێکی نوێی نێوان ئەو کەسانەدا دروست دەکرد. هەندێک جار ئەوە بە ڕوونی دەبینرا ئەو کەناڵە بوو کە بەڕاستی پێویستیان پێیەتی، بۆ ئەوەی هەردووکیان هەست بە عەقڵێکی تەندروست بکەن، جیا نەبنەوە. وە دواتر لەوانەیە ئەو شتە بەرهەم هاتبێت کە ئێمە پێمان دەگوت divorce catharsis “کاتارسیسی جیابوونەوە” و ئەوەش بیرۆکەیەکی نوێ بوو.
ڤیکتۆر یالۆم: ئایا هیچ شتێکی کردووە کە لە چارەسەری دەروونی نەریتی بچێت؟
زێرکا مۆرینۆ: دەستی کرد بە فڕێدانی ئەو ڕیو ڕەسمە نەریتیانە. لە کۆتاییدا پەرەی بە سایکۆدراما دا و خستیە ناوپەیوەندی کارلێکی کەساکانەوە
ڤیکتۆر یالۆم: ئایا مۆرینۆ هەروەها سایکۆ ئەنالیزی ( شیکاری دەروونی) خوێندبوو؟
زێرکا مۆرینۆ: نەخێر. دژە شیکاری بوو. باوەڕی بە مۆدێلی کارکردنی فرۆید نەبوو. پێشینەی فرۆید بایۆلۆجی بوو. مۆرینۆ دەیگوت ئیلهامی لە ئاینە گەورەکانی جیهان وەرگرتووە. فرۆید کەسێکی بێدین بوو. بەڵام مۆرێنۆ نا. مۆرینۆ دەیگوت لەڕوانگەی گەشەکردنی تاک و ڕەگەزی مرۆڤەوە، گەشەسەندنی قسەکردن زۆر درەنگ کەوت، مرۆڤ فێری گاگۆڵکێ کردن دەبێت، فێری دانیشتن دەبێت، فێری ڕۆیشتن دەبێت، هەموو ئەمانە فێر دەبێت ئەوجا فێری قسەکردن دەبێت. تۆ پێش ئەوەی فێری قسەکردن بیت نزیکەی دووتا سێ ساڵ بەچڕی بە جەستەو کارلێکردن ژیاویت لەگەڵ دەوروبەرت.

ڤیکتۆر یالۆم: بەجەستە؟
(سەیرکرنی ئایندە و دوو ژیانی ــ زێدە واقیع. Surplus Reality)

زێرکا مۆرینۆ: لەگەڵ جەستە، بە جەستە و لە تێکەڵاو بوون و کارلێککردن لەگەڵ
کەسانی دیکە. ئێمە لە ساتەوەختی لەدایکبوونەوە پەیوەستین بە خەڵک ولە کارلێککردنداین لەگەڵ کەسانی تر. دیارە ئەوە کاریگەری لەسەر ئێمە هەیە. با ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببینەوە. خەڵک درۆ دەکەن وشەکان دەتوانن درۆ بکەن. سەیری تیڤی بکەن، گوێ لە سیاسەتمەداران بگرن، لە زاریانەوە درۆ دەبارێت … ئاستێکی ڕەسەنتر هەیە، لە ژێر “ئاستی زمان”ەوە و ئەوە ئاستی کردار و کارلێککردنە. بۆیە درامای هەڵبژارد، بەڵام نەک درامای ئاسایی و نەریتی نا، بەڵکو فۆرمێکی نوێی دراما ــ درامای ئیمپرۆڤیسەیشن. کە ئەمەش شێوازی ژیانمانە. نازانم تۆ ئەو کتێبەمت بینیوە، لە وێدا نووسراوە کە جارێک یەکێک لە نەخۆشەکانم پێی وتم
دەزانم سایکۆدراما چییە؟ دووجار ژیانە، ئەم دەستاواژەیە زۆر قوڵ و سەرنجڕاکێشە، تۆ لەژیاندا ژیانێکی خۆت هەیەو لە سایکۆدرامادا ژیانێکی تر.
ڤیکتۆر یالۆم: ساڵی ٢٠٠٤ دیسان کارتان لەسەر ئەو پرسە کردووە و کتێبێکتان بڵاو کردەوە بە ناوی ”Surplus reality and the art of Hegalin”. ناونیشانێکی زۆر سەرنج ڕاکێش، وێڕای پیرۆزبایم، بڵێ چۆن پێناسەی ”Surplus reality دەکەن؟
) Surplus reality ¬– ڕۆژگاری جێماو، زێدە واقیع ، ئەوەی لە ئیستادا لەپێشە و لەبەردەمماندا لە رووە، سەیرکردنی ئایندە لە ڕۆڵبینیندا، خەونەکان هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە. هەروەها the art of Hegalin ـ واتە بەکارهێنانی هونەر بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی، جا هەر جۆرێکی هونەری بێت. زاهیر )
زێرکا مۆرینۆ: دەزانم بەرەو چ ئاڕاستەیەک دەڕۆیت؟. ئەوەی ئەم ژنە دەیکرد ئەوەبوو کە دەچووە ناو واقعی هاوسەرەکەیەوە، ئەوە ) ڕۆژگاری جێماو، زێدە واقیع ـ Surplus reality ¬– ڕۆڵ گۆڕین تەکنیکێکی surplus reality ــ ە ، زێدە واقیع یان ژیانی بەجێماو، یان سەیرکیدنی ئایندەیە – ئەوە واقیعێکە یان بڵێن ڕاستیەکە لەدەرەوەی ژیانی ڕۆژانەمانەوەیە، ژیانێکە دیار نییە و واقعێکە نەبیراوە بەڵام زۆر ڕاستەقینەیە و پەیوەندی بەژیانی ئێمەوە هەیە و مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. ئەو ژیانەش دەتوانرێت ئەفسانە یان چیرۆکێکی دروست کراو بێت، یاخود ژیانی تۆ بێت وەک ئەوەی تۆ حەزت لێیە. فیلمە کۆنەکەی The Secret Life of Walter Mitty ژیانی نهێنی واڵتەر مێتی، خۆی سایکۆ درامابوو، کەواتە ئێمە هەوڵی چی دەدەین، چی لە کاتارسیسدا جەوهەرییە؟ باشە ئێمە باوەڕمان بەو دیمەنانە هەیە، ئەو کارلێکانە، ئەو واقیعانەی کە ژیانمان ڕێگەی پێ نەداوین ئەزموونی بکەین و بیبینین، بەڵام ئێمە دەبێت هەمیشە هەست بەو ژیانە نەبینراوە بکەین، . من عادەتەن ئەوە ناو دەنێم ” تەنها ئەگەرەکان”. بیر لە ووشەی ئەو هەموو (تەنها جارێک ) لەژیانمدا بکەرەوە، ” تەنها ئەگەر”ەکان بکەرەوە لە ژیانتدا کە نەتکردووە. بزانە چەند بڕێکی زۆر وزە و کات بەفیڕۆ دەدەیت؟.
ڤیکتۆر یالۆم: بەدڵنیایی وزەو کاتێکی زۆر خەرج دەکەیت.
زێرکا مۆرینۆ: بڕێکی زۆر گەورە، تەنها لەسەرئەو ئەگەرانەی کە نەتکردووە، لەسەر ئەم ” تەنها ئەگەر” انە، مێشکت دەبات بۆ شوێنێکی تر، ئەو پەیوەندیە تەلەفونیانەی کە نەتکردووە، یان ئەو ئەو پەیوەندییە تەلەفونییانەی کە کردووتەو لەوێدا بیردەکەیتەوە ، ئەگەر ئەو پەیوەندیە تەلفونییەم نەکردبا، ئەو نامانەی دەبوو وەڵامیان بدابایەتەوە، ئەو ئیمەیلانەی کە دەبوو بماناردایە، ئەمانە ڕێگریت لێدەکەن لەو کارانەی کە دەتەوێت لە ژیانی رۆژانەدا بیکەیت لێرە و ئێستادا.
هەر چەمکی “لێرە و ئێستا”، بوو کە جاکۆب مۆرێنۆ کە دایهێنا، لە پاشاندا هەرچەندە لەو کاتەوە لەلایەن زۆر کەسی دیکەوە وەک پێرڵز و یالۆم و بوونگەراییەکان بەکارهێنراوە.
ڤیکتۆر یالۆم: ئایا سایکۆدراما دەتوانێت دەربارەی هەر شتێک بێت؟
زێرکا مۆرینۆ: ( بەپێکەنینەوە) بەڵێ، دەتوانین نزیکیی هەموو لایەنەکانی ژیان وەربگێڕین بۆ فۆڕمی سایکۆدراما. هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی خۆت بە شێوەیەکی نوێ و لە کایەی نوێدا. بۆ ئەوەی سپۆنتانی و داهێنەر بیت بە شێوەیەک کە پێشتر نەبووبیت. هەروەها ڕێگایەکە بۆ چاککردنەوە و کامڵ بوونی “خود”. دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە چۆن حەزت دەکرد منداڵیت یان هەرزەکاریت یان تەنانەت ژیانی پیشەیی خۆت بگۆڕیت. ڕەنگە هەمیشە کار نەکات. زۆرجار بیر لە سایکۆدراما دەکەمەوە پێم وایە مامەڵە لەگەڵ لێوارەکانی ژیان دەکەین. ئەمە بیرۆکەیەکی نوییە کە ئێستا تازە بەدەستی دێنم.
ڤیکتۆر یالۆم: بیرۆکەی نوێت هەیە دوای شەست ساڵ کارکردن.
زێرکا مۆرینۆ: بەڵی، شتێکی سەرنج ڕاکێشە، بەردەوام بیرۆکەی نوێ دێتە ئاراوە، داهێنان بەوشێوەیەیە. وەک پرەنسیپێکی دووانەیی /جمک کاردەکات. سپۆنتانێتی spontaneity وەک وەڵامێکی نوێ بۆ دۆخێکی کۆن پێناسە دەکرێت، یان وەڵامێکی گونجاو بۆ دۆخێکی نوێ. داهێنان شتێک دروست دەکات کە پێشتر نەبووە. بۆ نموونە بیل گەیتس وەربگرە. لە ڕێگەی ویندۆزەوە جیهانێکی تەواو نوێی دروست کرد کە پێشتر بوونی نەبووە! تەواوی بیرۆکەی ئەوەی کە “شتەکان ناگۆڕدرێن” لەم دنیایەدا قسەی بێمانایە! کێ دەیتوانی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر خەون بە ئینتەرنێتەوە ببینێت؟ مەسەلەکە لێرەدا شتێکی داهێنەرانەیە – کەسێک شتێکی تەواو نوێ دروست دەکات، ئەوە چەند گرنگە بۆ جیهان، بەردەوام شتەکان وا دروست دەبن.
ڤیکتۆر یالۆم: کەواتە، باس لە دروستکردنی ژیان دەکەین.
زێرکا مۆرینۆ: پێویستە ژیانمان دروست بکەینەوە.

(دیدارو خۆشەویستی دکتۆر مۆرینۆ)

ڤیکتۆر یالۆم: حەز دەکەم کەمێک زیاتر دەربارەی ژیانت ببیستم. چۆن چاوت جاکۆب مۆرینۆکەوت ؟
زێرکا مۆرینۆ: من لە ئەوروپاوە خوشکە گەورە دەروون ناساغەکەم هێنایە لای ئەو بۆ ئەوەی چارەسەری بکرێت.
ڤیکتۆر یالۆم: تۆلە ئەوروپاوە ئەو ڕێگا دوورودرێژەت گرتەبەر، خوشکەکەت هێنا بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت؟ ئەوە چۆن بوو؟
زێرکا مۆرینۆ: لە ئینگلتەرەوە یەکەمجار بە تەنیا هاتم بۆئێرە، ، دوای ڕاگەیاندنی جەنگی جیهانی دووەم بوو، ئەوکات تەمەنم ٢٢ ساڵ بوو. هیچم لەبارەی مۆرێنۆ و سایکۆدراما نەدەزانی. هونەر و دەروونناسی خوێندبووم.
خوشکەکەم لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا تووشی بارگرژی دروونی ببوو، بڕیار بوو ببمە هونەرمەند، دیزاینەری کەوالیس وجلوبەرگ، بەتایبەتی جلکی شانۆ و نواندن. دەزانی لەندەن شوێنێکی نایاب و ناوازەیە بۆ شانۆ. پاشان خوشکەکەم بە شێوەیەکی نائومێدانە تووشی نەخۆشی دەروونی هات، بیرم کردەوە و بە خۆمم وت “ئۆه، دەبێت بەشیوەیەکی بابەتیەنە سەیری ئەم شتە بکەم” و دەستم کرد بە خوێندنی دەروونناسی. بەڵام هیچ کام لە دەروونناسی کلاسیک فێری نەکردم کە دۆخی خوشکەکەم چۆنە وە هەستم کرد و تێگەیشتم کە شتێکی هەڵە هەیە. من لە ڕاستیدا لە خوشکەکەم زۆر باش تێدەگەیشتم. بێ قسەکردن ، لای خوشکەکەم هیچ پەیوەندیەک و تێکەڵاویەک دروست نابێت، مومکین نییە، لێرەدا شتێک هەیە، بەڵام کاتێک مۆرینۆم ناسی ئەو تێکەڵاویە دروست بووئەو شیانە دروست بوو.
ڤیکتۆر یالۆم: وە چۆن مۆرێنۆت ناسی؟
زێرکا مۆرینۆ: شەڕەکە هەڵگیرسا. خوشکەکەم لە بەلجیکا دەژیا، ماڵەکەیان لە سنوری ئەڵمانیاوە ٢٥ کیلۆمەتر دوور بوو، شوێنەکەیان زۆر مەترسیداربوو.
ڤیکتۆر یالۆم: شوێنەکەیان باش نەبووە کە تیا بمێنەوە؟
زێرکا مۆرینۆ: مەتریسیداربوو. بەڵام من هاتمە ئەم وڵاتە. بە دایکم و باوکمم گوت: با بڕۆم، ڕەنگە بتوانم خوشکەکەم ڕزگار بکەم. ئەو تاقە خوشکەم پێنج ساڵ لە من گەورەتر بوو، شەڕەکەش تا دەهات تەشەنەی دەسەند هەموو ناوچەکەی گرتەوە، دواجار توانیم هەندێک پارەکە کۆبکەمەوە، لە ساڵی ١٩٤١دا هاتمە سەر ئەم خاکە.خوشکەکەیشم بڕستی لێ بڕابوو تا دەهات باری دەرونی خراپتر دەبوو، پێویستی بە چاودێری بوو لە نەخۆشخانە بیخەوێنین. بیرۆکەی خۆکوشتنیش ڕۆژ نەبوو بیری لێ نەکاتەوە. منداڵێکی بچووکیشیان هەبوو کە دەبێت کەسێک ئاگاداری بێت. بۆیە زاواکەم خانەیەکی بەخێوکەرانی بۆ کوڕە بچووکەکە دۆزیەوە، منیش نەخۆشخانەیەکم بۆ خوشکم دۆزیەوە.
ڤیکتۆر یالۆم: ئەمە چ شوێنێک؟
زێرکا مۆرینۆ: لە بیکۆن، نیویۆرک. نزیکەی ٦٠ میل لە باکووری شاری نیویۆرکەوە دوورە لەسەر ڕووباری هادسۆن
ڤیکتۆر یالۆم: ئەمە ئەو شوێنەیە کە ئێستاش لێی دەژیت؟
زێرکا مۆرینۆ: بەڵێ، ئێستاش لەوێ دەژیم. بە خوێندکارەکانم دەڵێم “ژیانم حیکایەتێکی سەیرە، وەک پەنابەرێکی بچووکی بێدەسەڵات هاتوومەتە ئێرە، بەهۆی نەخۆشی خوشکەکەمەوە ئاسودە نەبوو، هاتووم بۆ ئێرە بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ بۆ خوشکەکەم بدۆزمەو، کەچی. ژیانێکی نوێم بۆ خۆم دۆزییەوە. دەزانی عیبرەتەکە چی بوو؟ ئەوە بوو
لەم تەمەنەدا بەخۆم دەڵێم زێرکا، بۆ بەدوای هیچدا مەگەڕێ بۆ خۆت مەگەڕێ. بەڵکو بەدوای یارمەتیدانی کەسانی تردا بگەڕێ، لەوێ ڕا خۆشبەختی بەدەست دەهێنیت. وانەیەکی گەورەبوو بۆ من. بەڕاستی بوو بە بنەمای ژیانم؛ خۆشبەختی من لەوێوە سەرچاوە دەگرێت
ڤیکتۆر یالۆم: خۆشەبەختی تۆ لەوەوە سەرچاوە دەگرێ؟
زێرکا مۆرینۆ: من زۆرلە ژیانم ڕازیم. تا زیاتر بژیم، جەوهەری ژیان بەدەست دێنم، ئێمە لە جیهانێکی گەمژەییدا دەژین، با ڕاستی بڵێین بە تەواوی شێتانە! لە گەنجیدا بەم و ئەو تووڕە دەبووم. ئێستا، هەرچەندە جیهان شێتانە بێت، هەست بە باشی دەکەم. من ئەوەی لە توانامدا بێت دەیکەم، لەوەدا زۆر باشم، چی لەوە دڵخۆشتر هەیە؟ بەهەر حاڵ مۆرێنۆ بەهرەی منی دۆزیەوە.

( لە وڵاتی بەلجیکاوە بۆ شاری نیویۆرک)

ڤیکتۆر یالۆم: بەهرەی تۆ بۆ؟
زێرکا مۆرینۆ: کاتێک تەندروستی خوشکەکەم باشتر بوو، ، مۆرینۆ بۆ کارەکانی خۆی منی تاقیکردەوە و کردمی بە خوێندکاری خۆی، لە شاری بیکۆن لە نیۆرک ژیام و وەک سکرتێری تایبەتی ئەو کارم دەکرد، دەرماڵەیەکی بۆ پێشنیاز کردم و منیش قبوڵم کرد، بەڵام پێمووت دەمەوێت کارت بۆ بکەم لەبری ئەوە، چونکێ تایپچییەکی خێرابووم، من هەمیشە حەزم کردووە لەگەڵ نوسەران و داهێنەران کار بکەم، ئەویش وتی باشە، بۆیە لەبەر دەرماڵەکە و خوێندنەکەم لای ئەو دەستم بەکارکردن کرد. جەنگ تا دەهات پەرەی دەسەند و پیاوان دەچوون بۆ سەربازی. پەیمانگایەکی تایبەت بەخۆی لە نیۆرک کردەوە، منیش بووم بە یاریدەدەری توێژەنەوەی کارەکانیی و لە نیۆرک ژیام،
ڤیکتۆر یالۆم: لە شاری نیویۆرک؟
زێرکا مۆرینۆ: لە پارک ئەڤینۆ یەک گەرەک لە ویستگەی ناوەندی شارەکەوە دوور بوو، هەفتەی پێنج ڕۆژ هاتوو چۆم دەکرد، پاشان داوای لێکردم لە بێم و لە بیکۆن بژیم، چونکێ لەوێ پێویستی بە یارمەتییە.
خوشکەکەم ساڵی دواتر منداڵی دووەمی بوو، جارێکی تر نەخۆش کەوتەوە. دە ڕۆژ دوای لەدایکبوونی منداڵی دووەمی، گەڕاویەوە بۆ بیکۆن. ئێستا دوو منداڵ هەیە کە دەبوو ئاگاداریان بم. کەواتە، هەموو ژیانم ئاگاداری کەسێک بووم، دەزانی؟ ئیتر پێویست ناکات ئەوە بکەم. بیهێنە بەرچاوت، ئێستا نزیکەی ٨٣ ساڵم و تەنها شتێک کە دەبێت ئاگاداریم بم، خۆمم. ئایا ئەوە شتێکی نایاب نییە؟

(هەموو شتە چەوتەکانم کرد)

ڤیکتۆر یالۆم: کە نابێت مرۆڤ بیکات ، All the Shalt Nots
زێرکا مۆرینۆ: بەهەر حاڵ دواجار بووم بە هاوسەری، ئەو کاتە هاوسەرگیری کردبوو و منداڵێکیشی لە ژنی پێشووی هەبوو. وە بەو پێیەی دانپێدانان بۆ ڕۆح باشە، هەموو کارە هەڵەکانم کرد. هەموو ئەو کارانەم کرد کە کچێکی جوولەکەیەکی جوان و چینی ناوەند نایکات. ” the Shalt Nots ” پەیوەندیکردن لەگەڵ پیاوێک کە باوکی منداڵێکە، کە هاوسەرگیری کردووە. دۆخێکی زۆر ئاڵۆز بوو، ئەو ئامادەنەبوو وازم لێ بهێنێت. تەنانەت کاتێک هەوڵمدا جیاببمەوە، ئەو وتی ناتوانم، بۆهەرشوێنێکیش بچیت شوێنت دەکەوم.
ڤیکتۆر یالۆم: ئەو عاشقی تۆ بوو؟
زێرکا مۆرینۆ: بەتەواوی، پێت دەڵێم کاتێک بۆ یەکەمجار یەکترمان بینی چی ووت. کاتێک بۆ یەکەمجار چوینە ئۆفیسەکەیەوە بۆ ئەوەی خوشکەکەم وەک نەخۆشێک لای ئەو داخڵ بکەین ، لە پشت مێزەکەوە دانیشتبوو، هەر کە چاوی پێمان کەوت لە پشت مێزەکەوە هەستاو و هەردوو باڵی کردەوەو وتی “Yeeesssss!” بەڵێێێێ.
پێم وابوو ئەمە سەیرترین سڵاوە کە تا ئێستا بیستبێتم.
بەڵام ئەو ساتەم زۆر باش لەبیرە، تەنانەت ڕەنگی کراسەکەیم لەبیرە سەیرم کرد و بیرم کردەوە: ئەو ئاشنا دەردەکەوێت. من ئەم پیاوە دەناسم!” و دەنگی ناوەوەم وتی: “تۆ وەک خوشکەکەت شێتی، پێشتر هەرگیز نەچوویتە بیکۆن!
تۆ دەچیتە ناو مێژووی منەوە، و ناچیتە ناو سایکۆدراما، هەرچەندە هەمووی بەیەکەوە بەستراوەتەوە-ئایا ئەوە ئەوەیە کە تۆ دەتەوێت؟
دەزانی چی؟ دواتر پێی وتم کە بیری لەوە کردۆتەوە “ئەمە ئەو کچەیە” کە بەدواید دەگەڕا، ئەو بەدوای muse میوز ـ ێکدا دەگەڕا، من بووم بە میوزی ئەو.
ڤیکتۆر یالۆم: مەبەستت چییە؟
زێرکا مۆرینۆ: میوز، خوداوەندێکی ئیلهام بەخشینە. تۆ دەزانی میوزەکان؟ میوزی موسیک و سەما. ئەو بەدریژایی ژیانی بەدوای میوزدا گەڕاوە. میوز دەبێت بە ئیلهام بەخشی ئەو. ئەوەی کە ئاسایی نەبوو ئەوەبوومن ئەو کات تەمنم ٢٤ سا بوو، باوەڕم نەبوو بەوەی کە خوێندەوارێکی باشم، هەندێک سەرنجی سەرپییانەم لەسەر ڕووداوەکانی جیهان هەبوو، ” ئەو دەیگوت چیت وت؟ دوبارەی دەکەیتەوە؟ ئەوە زۆر گرنگە” منیش دوبارەم دەکردەوە و پێی دەوتم زۆر چاکە وەرە، دەچووینە لای ئامێری تایپکردن و، چەندەها لاپەڕەمان لە خەیاڵ و فەنتازیاکانی ڕەش دەکردەوە. داوا لە کچە گەنجەکان ناکەم کە هەتا هەتایە پەیوەست بن بە کەسانێک کە تێبینی سەرپێی بێ ئاگاییا هەبێت بەڵکو ببن بە ئیلهام بەخشیكی گەورە.
ڤیکتۆریالۆم: وا دەکات زۆر هەست بە گرنگی خۆت بکەیت.
زێرکا مۆرینۆ: من هەرگیز کەسێکم نەبووە بەو شیوەیە گوێم لێ بگرێت، کە هەست بکەم کەسێکی گرنگم. من چوارهەمین کەسی خێزانەکەمان بووم، دایکم هەمیشە مژوڵی ئەوە بوو بیرلەوە بکەینەوە کە ئێمە کەسێکی گرنگین.
ڤیکتۆر یالۆم: ئایا یەکسەر سەرنجی ڕاکێشایت؟
زێرکا مۆرینۆ: بە ڕەهایی، بەتایبەتی عەقڵی، بۆ ئەو کەسانەی کە لەدەورو پشتی بوون کەسێکی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو، زۆریش خۆش مەشرەبیش بوو. هەڵبەت لایەنی نەرێنیشی هەبوو، ئایا هەموومان لایەنەی خراپمان نییە؟ بەڵام لایەنە نەرێنیەکان ووردە ووردە پیی ئاشنا دەبین وا نییە؟

(لاپەڕەی تاریکی دکتۆر مۆرینۆ )

ڤیکتۆر یالۆم: هەندێ لەو شتە شێتایەتی و خۆبەزلزانییەی چین کە کردوویەتی، وک خۆت دەڵیێت لایەنی تاریکی ئەون ؟
زێرکا مۆرینۆ: لایەنی تاریکی. پێم وابوو وزەیەکی زۆری بەفیڕۆ داوە لە بەرەنگاربوونەوە، بۆ نموونە دژی فرۆیدییەکان ، بەلام بەشێکی پاڵنەر بوو، لەوکاتەدا هەمووان فرۆیدی بوون، بەجۆرێک هەرکەسە دژی فرۆید بووبێت، دوژمن بووە یان بێزراو. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکەکانیان لێ دەدزی بەناوی خۆیانەوە بڵاویان دەکردەوە بە بێ ئەوەی ئەو شەرەفە بەو بدەن کە ئەو خاوەنێتی و سەرچاوەکە دەستنیشان بکەن کە ئەو بوو، وە تا ئەمڕۆش هەروا ڕوودەدات. ئەوەش ئازاری دەداو و تووڕەی کرد. دەکرا ئەو وزەو کاتانە بۆ شتی باشتر بەکاربهێنرێت. بەڵام ئەویش بەو شێوەیە بوو. هەندێک لە نیگەرانییەکانی ڕەوا بوو، بەڵام هەندێک شتی لە مێشکی خۆیدا گەورە دەکرد، چونکە پشتگیرییەکی زۆر کەمی هەبوو. دەیتوانی توڕەیی خۆی لەدەست بدات کاتێک هەستی دەکرد بەڕاستی کەس گوێی لێناگرێت. گوێم لە چەند وانەیەکی گرت و تێبینیم کرد لەسەرو تێگەیشتنی خەڵکەوە قسە دەکات.
من کاتێک بۆ یەکەمجار بینیم کە لەگەڵ نەخۆشە دەروونییەکان کاردەکات، تێگەیشتم لەو کاتەدا کەس چالاکانە وەکو ئەو لەگەڵ نەخۆشە دەروونییەکان کاری نەدەکرد. من باسی سەرەتای ساڵانی چلەکان دەکەم. وە بیرمە لە دڵی خۆمدا بیرم لەوە دەکردەوە “هەرگیز ناتوانم ببمە دەرهێنەر. هەرگیز ئەوەندە نازانم، هەرگیز ئەوەندە زیرەک نابم.

ڤیکتۆر یالۆم: دەرهێنەرێکی سایکۆدراما؟
زیرکا مۆرینۆ: بەڵێ، هەرگیز من پێم وا نەبوو بتوانم ببمە دەرهێنەری سایکۆدراما، بەڵام دەتوانم ببم بە ئەکتەری چارەسەری و وەرگێڕی جاکۆب. پەیامەکانی پێویستی بە لێکدانەوە هەبوو بۆ ئەوەی خەڵک تێبگەن. بیرم لەوە دەکردەوە ئەو پەیامێکی گرنگی هەیە بەڵام ناگاتە خەڵک. ئەوەی من نووسیومە خەڵک زیاتر بە قەناعەت پێکەری دەزانن. شێوازی نووسینەکانی، چڕ، توندو تۆڵ و سەخت بوو، زۆر بارگاویکراوە، زۆر جێرمانیی بوو هەموو ڕستەیەکی بارگاوییە بە بیرۆکە.
ڤیکتۆر یالۆم: کەواتە تۆ بیرۆکەکانی ئەوت وەردەگێڕا بۆ فۆرمێک کە خەڵک باشتر لێی تێبگەن.
زێرکا مۆرینۆ: بەڵێ وە تا زیاتر فێر دەبووم و دەچوومە ناو کارەکەوە، خوێندنەوەی کتێبەکانی ئەو ئاسانتردەبوو.

ڤیکتۆر یالۆم: زیاتر خۆشت بە کاری دەرهێنانەوە خەریک دەکرد
زێرکا مۆرینۆ: زیاتر بەشداریم کرد و تا ساڵی ١٩٤٩ هاوسەرگیریمان کرد.
ڤیکتۆر یالۆم: هەموو ئەو کاتە هەر خۆشت دەویست؟
زێرکا مۆرینۆ: دەزانیت زۆر جار بیرم لەوە کردۆتەوە، من نەک هەر خۆشم دەویست، بەڵکو عاشقی بووم، جایاوازی هەیە، دەمپەرست، هەستی خۆشەوسیستی عیشق دوو شتی جیاوازن، . ڕۆژێک پێی وتم: “پەیوەندیەکەمان تا ڕادەیەکی زۆر لەسەر ئیمان بنیات نراوە: باوەڕ بە یەکتر.” وە پێموایە ئەوە ڕاست بوو.
بۆیە دەستم کرد بە فێربوونی شێوازەکە. حەوت ساڵ شاگردی بووم. وە ئەوەش ئەوەیە کە لە ڕۆژانی کۆندا هەبووە کاتێک دەچوویتە لای وەستایەک، وەک هونەرمەندێک. حەوت ساڵ خوێندن بوو.
ڤیکتۆر یالۆم: بەڕاستی؟ ئەو حەوتە لە چییەوە هاتووە؟
زێرکا مۆرینۆ: نازانم. بەڵام تۆ دەچوویت و لانیکەم حەوت ساڵ شاگردیت دەکرد پێش ئەوەی ببیتە هونەرمەندێکی ڕاستەقینە.
ڤیکتۆر یالۆم: ئەوە تا ڕادەیەک پەیوەندی بەو شتەوە هەیە کە زۆر کەس بۆ بەدەستهێنانی دکتۆرا پیویستی بەو کاتە دەبێت.
زێرکا مۆرینۆ: ئەوە ڕاستە.
ڤیکتۆر یالۆم: دوای ئەوەی ئەوەت دەستکەوت، لانیکەم ئەوا دەست دەکەیت بە فێربوونی کەمێک دەربارەی چارەسەرکردن.
زێرکا مۆرینۆ: بەڵێ، لەگەڵ ڕۆیشتنی کارەکەدا دڵخۆشتر دەبووم، . ئەوەی لە سایکۆدرامادا سەرنجی ڕاکێشام، تێکەڵکردنی زانست و هونەر بوو. ئەوە بوو لەو بارەیەوە من زۆرم حەز لێ دەکرد.
ڤیکتۆر یالۆم: هونەرەکەی ئاشکرایە ، ئەی زانست لە کوێدایە؟.
زێرکا مۆرینۆ: ئێ، زۆر شتی تەکنیکی هەیە بۆ فێربوون، بێگومان میتۆد، تیۆری و بیرۆکەکان.
ڤیکتۆر یالۆم: وە ئێستا لە خوێندکارەکەوە بووەیتە دەرهێنەر.
زێرکا مۆرینۆ: فێربوون بەو شێوەیە سۆزداریانە وپەیڕەوکردنی ڕێگایەکی ئاوا تایبەت، ژیانی منی کردووە بە گەشتێکی نایاب.
ڤیکتۆر یالۆم: سوپاس بۆ ئەوەی ڕێگەت دا بە من و بە هەموو ئەوانەی ئەمە دەخوێننەوە، خولیا و وزەی تۆ بۆ ژیان و کارەکەت بڵاو بێتەوە.
زێرکا مۆرینۆ: سوپاس منیش چێژم لی وەرگرت.




تراژیدیای ئیلاهی “خواناس”.. ئاسۆ کەمال

کوشتنی “خواناس” گەنجێکی کرێکاری شانۆکاری ئازادیخواز بە دەستی “هێرش کەریم” گەنجێکی موچەخۆری چەکداری توندڕەو جارێکی تر کۆمەڵگەی کوردستان دەخاتە بەردەم پرسیارێکی سەرەکی کە ئایا ئەم کۆمەڵگەیە گیرۆدەی چ دۆخێکی مەرگبار و کارەساتاویە؟! ئەمە تراژیدیایەکی ئایینی سەرمایەیە کە کوردستان تیایدا دەژی و “خواناس” و “هێرش” ئەکتەرە قوربانیە ڕاستەقینەکانی بوون.
ئەو گەنجە بکوژە ئەندامی حزبێکی ئیسلامی نیە، کە لە ڕێگەی تیرۆرەوە وەک ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ئەم کارەی بۆ حزبەکەی کردبێ تا بگەنە دەسەڵات. ئەو ئەندامی هێزی چەکداری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە. لەوانەشە لەو خوتبانەدا بەشداری کردبێ کە عەبدول لەتیفی سەلەفی لەسەر بانگێشتی پاڤێڵ تاڵەبانی بە هێزە‌ چەکدارەکانی یەکێتی دەوتەوە و فێری ئایدیۆلۆژی گوێڕایەڵی دینی بۆ “سەرۆک” دەکردن.
کۆمەڵگەی کوردستان لەسایەی سیستمی حوکمڕانی یەکێتی و پارتیەوە پڕە لەم بانگخواز و گروپی ئیسلامی جۆراوجۆری موچەخۆری ئەم دەسەڵات، کە کەلتور و یاسا و ژیانی کۆمەڵایەتی قانگ داوە. کارەساتی وەک کوشتنی خواناس دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە کەسانی ئازادیخواز و گەنجانێکی ئەم کۆمەڵگەیە، کە ڕەخنەگری ئەم دواکەوتوییەن، لەسەر بیروڕای جیاواز و ڕێزنەگرتن لەو کەلتور و شەریعەتە دینیە گیانیان پارێزراو نیە و دەکوژرێن.
دەبێ ئەم کوشتنە پرسیار لەسەر سیستمی دەسەڵاتدارێتی لە کوردستان دروست بکا کە بۆچی و لە پێناو چیدا گەنجی توندڕەوی ئیسلامی بەرهەم دەهێنێ و کۆمەڵگەی کوردستانی بە دوکەڵی دین خنکاندوە.!
ئەم چەکدارەی یەکێتی، بکوژەکەی “خواناس”، موچەکەی بە هەزار حاڵ لە هێزی ٧٠ وەرگرێ. پاڤێڵ تاڵەبانی لە جێگای خۆراکی گیانی لەڕیگەی کەسانی وەک عەبدول لەتیفەوە مشتێک ئامۆژگاری سەلەفی پێ بەخشیون کە ئەگەر گەنجی کرێکار و هەژاری وەک خۆیان بکوژن و سەرکوت بکەن، ئەوا ئەو دنیای بەهەشتیان بۆ مسۆگەردەکا و لە دنیای دۆزەخی ئەمڕۆشی ڕزگاریان دەکا. ئەمە بەرهەمهێنانی کەسایەتی و ژیانی ئینسانی کرێکار و هەژارە بە کەمترین تێچون، تاکو بنەماڵە دەسەڵاتدارە سەرمایەدارەکانی تاڵەبانی و بارزانی و دەستوپێوەندەکانیان بتوانن لە داهاتی نەوتی کوردستان زۆرترین کەڵەکەی سەرمایە بکەن.
پرۆسەی کەڵەکەبونی خێرای سەرمایەی داهاتی نەوت، کە لەلای یەکێتی و پارتی ٩٥٪ داهاتی کوردستان پێک دەهێنێ ، پێویستی بە دۆخێکی سیاسی توندوتیژ و هەلومەرجێکی کۆیلایەتی کۆمەلایەتی هەیە، کە خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێش بە کەمترین موچە و خزمەتگوزاری ڕازی بن ئاستی چاوەڕوانینان لە ژیان مەسرەفکردن و خۆشگوزەرانی نەبێ و مل کەچ بن. ئەمە سیاسەتی گونجاوە بۆ کەڵەکەی سەرمایە لە زۆربەی دەوڵەتە نەوتیەکانی خەلیجدا. هەرچۆن سعودیە لە چەند دەیەیەکدا لەڕیگا برەودان بە وەهابیزمەوە کەڵەکەیەکی سەرمایەی گەورەی دابینکرد. وە ئێستا کە پێویستی بە بردنە سەری توانایی مەسرەفکردنی ناوخۆ هەیە ئەم سیاسەتی پەرەدان بەم وەهابیزمەی کەم کردۆتەوە و کەلتوری کرانەوەی بازاڕ و تەرفیهی کۆمەڵایەتی گرتۆتەبەر. لە کوردستانیش لە ئێستادا یەکێتی و پارتی دەزانن کە توندوتیژی دینی خزمەت بەم توندوتیژیە سیاسی و میلیشیاییە دەکات تاکو بتوانن بە خێرایی و بێ ناڕەزایەتی جەماوەری کەڵەکەی سەرمایە بکەن، هەربۆیە بەشێک لە بودجەی خۆیان خستۆتە خزمەت پشتیوانی ئەم گروپە جۆراوجۆرە سەلەفی و تەریقەتی دینی و دیوەخانەکانیانەوە تاکو جەماوەری ناڕازی بۆ دەسەڵات دەستەمۆ و نامۆ بکەن. ئەمە پیشەسازی دروستکردنی هاوڵاتی ترساو و ملکەچ و ڕازی یە، کە بەهۆی ناسنامەی دین و بنەماڵە و حزبەوە ناسنامەی چینایەتی خۆی و هاوچینەکانی نەزانێ و شەڕی هاوچینەکانی بکا، لە جیاتی یەکگرتنی لەگەڵ هاوچینەکانیدا دژی دۆخێکی سەختی ژیان و گوزەرانی کە دەسەڵاتدارانی سەرمایەدار لە کوردستان بەسەر خەڵکدا سەپاندویانە.
دروستکردنی پشتێنەی ئاسایشی ئەم دەسەڵاتە هێزە چەکدارە پیشەییە حزبیەکان و عەشیرەتە چەکدارەکان و گروپە دینیەکانە بۆ دابینکردنی ملکەچی و لایەنگری بە دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی دەسەڵاتدارە. لە کاتێکدا ئەم دو حزبە ناسیونالیستیە فەشەلیان هێناوە لە دروستکردنی وەلائێک و ملکەچیەکی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیدارەکەیان، جۆرەها ناسنامەی تری عەشیرەتی و خێڵەکی و دینی و ئیسلامیان زیندوکردۆتەوە لە پێناو دروستکردنی ئەم وەلائە و لۆیالیتیدا. دەزگای دینی و گروپەکانیان لەم سیستمەدا دەتوانێ ناسنامەی دینی بۆ دانیشتوانی کوردستان دروست بکەن و ئەو ئایدیۆلۆژیە دینیە پەرە پێ بدەن کە دەسەڵات بۆ ترساندن و ملکەچی پێکردنی هاوڵاتیان پێویستی پێیەتی. بودجە و داهاتی نەوت بەشێکی لەم دەزگا و گروپە دینیانەدا سەرف دەکرێ تاکو بتوانن پشتیوانەی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی دەسەڵات دابین بکەن. یەکێتی لە پێشبڕکێی فراوانکردنی بازنەی ئەم کۆنەپەرستیە کۆمەڵایەتی و سیاسیەدایە لەگەڵ پارتی و بەم پێیە ئیمتیازات بەو گروپە دینیانە دەدات کە ئەم وەلائەی لە نێو خەڵکی دینیدا بۆ پەیدادەکەن. هەربۆیە ئەم توندوتیژیە دینیە بەشێک لە بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی و پارتی یە بۆ لە قاڵبدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و زەینی ئینسانی کریکار و هەژاری کوردستان کە بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان پیادەی دەکەن.
ئەم سیاسەتە سەدام حسین و حزبی بەعس لە ساڵانی ٨٠ کانی سەدەی بیست و لە کاتی شەڕی عێراق و ئێراندا وەک سیاسەتی حەملەی ئیمانی بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ نفوزی شیعەگەرایی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە پێناو پەیداکردنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی لەلای هاوڵاتی عێراقی دەستی پێکرد. لەم برەو دانە بە گروپ و تەریقەتە دینیەکان و دروستکردنەوەی عەشیرەتە چەکدارەکان و فەوجەکانی خەفیفە و بەچەندین شێوازی تر کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقیان پێ هەڵوەشاندەوە. کارەساتی دروستبونی گروپە تیرۆریستیەکان و شەڕی شیعەو سونە و خنکاندنی دۆخی کۆمەڵایەتی لە لایەن شەریعەت و کەلتوری ئیسلامیەوە لە ڕوخانی سەدامەوە تا ئێستا بەرهەمی ئەو پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی بنەماکانی کۆمەڵگە و هاوڵاتی بوون و ژیانی کۆمەڵایەتیەیە. یەکێتی و پارتی وەک دوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار سیستمی دەسەڵاتدارێتی بنەماڵەیی و عەشیرەتیان، کە هیچ کام لە بنەماکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەی سەرمایەداری سەردەمیشی تێدا نەبوو، بونە میراتگری شەرعی و درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی بەعس بۆ بەئایینی کردنەوەی کۆمەڵگە و زەمینەسازکردن بۆ گەشەی ئیسلامی سیاسی و دابەشکردنی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکیش لە ڕیگەی دروستکردنەوەی عەشیرەت و دیوەخان و گروپە سەلەفی و هتد..
لە سایەی ئەم سیستمە ئابوری و سیاسیەی مۆنۆپۆلی بنەماڵەیی و دیکتاتۆری میلیشیاییەوە بۆ سەپاندنی ئەم هەلومەرجی بێکاری و بێ موچەیی و هەژاریەش بەسەر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکیشی کوردستان پێویست بە دۆخێکی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی و فەرهەنگیە، کە ڕێگە لە ناڕەزایەتی بە ڕووی دەسەڵاتداراندا بگرێ و ملکەچی و بێ ئومیدی ئەم خەڵکە چەوساوەیە زیاتر بکا. دین دەتوانێ لەم پەشێویە کۆمەڵایەتیەدا دەوری هۆشبەرێک بگێڕێ کە خەڵکی کرێکار و هەژار بۆ بەرگەگرتنی ئەم دۆخە پێویستیەتی .
ئەم پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەیە هیچ زیانێکی بە پرۆسەی کەڵەکەی سەرمایە لە کاتی بەعس و لە ٣٠ ساڵی ڕابردووی یەکێتی و پارتیشدا نەگەیاندوە، بەڵکو ئەمە خۆی بەشێکە لە پێداویستیەکانی ئەم پرۆسەیەی کەڵەکەی خێرای سەرمایەیە لە دەستی کەمایەتیەکی بنەماڵەییدا و بێبەشکردنی زۆربەی دانیشتوانە لە داهات و تەنانەت کار و بژێویش. مۆدێلی دەوڵەتی ترانس ناشناڵی عێراق و کوردستاندا خۆی بەشێوەی کۆنترۆڵی سەرمایەی نەوتی و بازرگانی لەلایەن ئەم ئیدارە و دەسەڵاتە بچوکە چەکدارانەوە دامەزراوە . هەربۆیە سەرەڕای هەر ئیدعایەکی ئەمریکا و ڕۆژئاواش بەرمابەر بە پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراقدا هەیانە ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەم نەخشە داڕیژەرانەی ئەم مۆدێلە نوێیەی دەوڵەتی عێراق هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پرۆسەی هەڵوەشانەوەی بنەماکانی ژیانی ئینسان و مافەکانی هاوڵاتیاندا نیە. ئێران و تورکیاش لەم گۆمە لێڵەدا باشترین ڕاوە ماسیان کردوە و دەیکەن.
ئێستا کۆمەڵگەی کوردستان لەبەردەم ئەم ڕاستیەدایە کە دەسەڵاتداران بەرەو لێواری کارەسات و مەترسی گەورەتر پاڵیان پێوەناوە کەوەک باقی بەشەکانی تری عێراق کوشتنی گەنجانی ئازادیخواز کە دژ بە دابونەریتی دواکەوتوانەن و خوازیاری ئازادی ڕادەربڕین و هونەر و ستایل و مۆدێلی ژیانی مۆدێرنن بوەتە دیاردە. لەسایەی ئەم سیستمە دەسەڵاتدارێتیەی هێزە جۆراوجۆرەکانی بورژوازی عیراق و کوردستاندا ئەم پرۆسەیەی هەڵوەشانەوەی بنەماکانی ژیانێکی کۆمەڵایەتی و ئارامی ئینسانی درێژەی هەیە.
ئەم کوشتنەی خواناس پێویستە ڕوبەڕوی ناڕەزایەتی جەماوەری ببیتەوە دژ بەو گروپ و بانگخوازانەی کە دەسەڵات لە ڕیگەی دەزگا و گروپە دینیەکانەوە هەموو دەنگێکی ئازادی وەک خواناسی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا پێ خنکاندوە.
بەڵام ئەم ناڕەزایەتیانە ناتوانن بەتەنیا بە سپاردنی بکوژەکە بە دەستی یاسا سەرکەوتن بەدەست بهێنن، چونکە ئەم دۆخەی دەسەڵات و هاوپەیمانی نێوان توندوتیژی میلیشیایی و دینی دروستی کردوە چەندین قوربانی تری لێدەکەوێتەوە.
هەربۆیە بۆ هەڵویستگرتن بەرامبەر بە کارەساتی کوشتنی “خواناس” ئەمڕۆ لەلایەن خەڵکی کرێکار و هەژاری کوردستان هیچ ڕێگایە چارەسەرێکی بنەڕەتی تر لەبەردەمدا نیە جگە لە ڕەتکردنەوەی سەرچاوەی ئەم کارەساتانە و لابردنی ئەو ناکۆکیانەی بە ناوی دین و عەشیرەت و حزبەوە کە دەسەڵاتداران لە ناو ئەم خەڵکەدا دروستیان کردوە.
خەڵکی کرێکار و ئازادیخوازی کوردستان بۆ پاراستنی ژیان و مافەکانی پێویستی بە دروستکردنی ڕیکخراوی جۆراوجۆرە بۆ بەرگری کردن لە خۆیان لەبەرامبەر ئەم دەسەڵاتە ملیشیا ڕیکخراوە و دامودەزگا دینی و فەرهەنگیەکاندا، کە توندوتیژی سیاسی و دینیان لە کوردستاندا سەپاندوە. لەم خەباتەدا پێویستە ئەو سنوارنەی ئەم دەسەڵاتە ڕیزەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی پێ جیاکردۆتەوە بەناوی کافر و ئیلحاد، عەشرەت و بنەماڵە، یەکێتی و پارتی و ئیسلامی، ئەمانە هەمووی وەک بەربەستێک ببینین کە دەبێ لایبەرین، تاکو بتوانین هێزی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان لە پێناو مافی ژیان و ئازادی و دابینکردنی ژیانی ئینسانی یەکگرتووببن دژ بە دەسەڵاتداران وسیستمە چەوسێنەرەکەیان.




حەسەن زیرەک و دانپێدانان.. مەولود ئیبراهیم حەسەن

پێشەکی …
هونەرمەند حەسەن زیرەک .. چ وەک هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ و چ وەک شاعیرێکی خاون شێعرو شیعری گۆرانی ؛ چ وەک کەسایەتیەکی نێو کۆمەڵگەو چ وەک مرۆڤێکی کورد .. زۆر ڕووی هەیە بۆ لێکۆڵینەوەو بە دوا داچوون !
لە ڕووی هونەریەوە وەک ئاواز دانەرو زۆری ئاواز ، وەک دەنگ و دەنگێکی تایبەت و کۆنسێرتی و ئاواز ڕەنگ تاوسیی ، وەک گوتن .. گوتنی زۆرو پڕ هونەرو پڕ دەنگی جیا جیا و زۆر گوتن و بەردەوام گوتن ! من خۆم لە هونەرمەندی کورد مامۆستا باکووریم بیستووە ، گوتوویەتی 🙁 وا ڕێککەوت من حەسەن زیرەک لە بەغداوە بۆ کەرکوک پێکەوە بە قیتار هاتینەوە ، من عودم پێ بوو زیرەک گۆرانی دەگوت و منیش عودم بۆ لێدەدا ، لە بە غداوە تا کەرکوک بەردەوام زیرەک گۆرانی گوت و منیش عودم لێدا ، تا گەیشتینە کەرکوک بەردەوام بووین ، خەڵک وەک کورە هەنگ دەوریان دابووین )(١). بۆ زۆر ئاوازیی و زۆر شیعری ، مامۆستا محەمەدی ڕەمەزانی نووسەرو وەرگێڕی ناسراوی ڕۆژهەڵات ، دەگێڕیتەوە کە مام هەژار گوتوویەتی : (لە بە غدا دکانێکی عەکاسیم هەبوو ، دەفتەرێکی گەورەی تایبەتم بۆ زیرەک کڕیبوو، دەهات شیعرەکانم بۆ دەنووسیەوە ، جاری وا هەبوو بەیەکجار( ١٥ ) شیعرو ئاوازی دەهێنا !! )(٢)
هەروەها ( دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە ) لە پێشەکی کتبی ( چریکەی کوردستان ) لە باسی زیرەک دەنووسێ 🙁 کاک زیرەک ، بە بێ کەسب و کۆشش ، چەند هونەرێ تێدا کۆبووەتەوە ، کە کەمتر لە کەسانی خوێنەواریش دا ، ئەو هونەرانە کۆ بوونەتەوە ، هونەری بەستە دانەری ، دەنگ خۆشی ، قسەزانی ، کاک زیرەک هەروەها کە هونەرمەندێکی پایە بەرزی کوردە ، زۆر قسە خۆش و خوێن گەرم ودەس و دڵ بازە و لە دۆستایەتی دا ، ڕاست و دروستە و گەلێ نیشتمان ویست و ڕەگەز پەروەرە ، ) (ل١-٢)

لە بارەی شاعیریەتی زیرەک نابێ ( چریکەی کوردستان ) بە کەم سەیر بکەین ، چۆن لە وێدا زیرەک ژیانی خۆی لە سەرەتاوە تا ساڵی ١٩٥٨ و گەڕانەوەی بۆ ئیران بە شیعر نووسیوتەوە ، بە شیعری ڕەوان و پڕ هونەرو پڕ لە جوانیەکانی شیعر ؛ جگە لە شیعری گۆرانیەکانی ، کە زۆر بەی هەرە زۆری شیعری خۆیەتی و شیعرە فۆلکڵۆریەکانیشی ڕیکخستووەو جوانتی کردوون ، ئەوەش زانراوەکە زیرەک دەستەو ڕست و یەکسەر شێعرو ئاوازی بۆ دەهات و جوانیشی بۆ دەهات ، هەموو ئەو گۆرانیانەی لە پڕ گوتوویەتی و تۆمار کراون ..گۆرانی سەرکەوتوو و نەمرن !
زیرەک وەک کەسایەتیەک .. زۆر بە توانا لە چەند ڕووێکەوە پێویستە لێکۆڵێنەوەی لە سەر بکرێ ، کەسایەتی هونەری ، کەسایەتی ئەدەبی ، کەسایەتی کۆمەڵایەتی ، کەسایەتی نەتەوەیی ، کەسایەتی چینایەتی ، کەسایەتی سیاسی و کەسایەتی ژندۆستی و عاشقی و زۆر سفەتی وەک دەسبڵاوی و ئازایەتی و بە وەفایی و خۆش مەجلیسی و …..تا دوایی !
دانپێدانان ..
دانپێدانان .. دوو جۆری هەیە ، یەکیان ئەوەیە کەسێک بە زۆر دانپێدانانی پێبکرێ ! دووەمان ئەوەیە کە ئەو کەسە بە خواستی خۆی دانپێدانان بکات ، ئێمە لێرە مەبەستمان لە دانپێدانانی زیرەکە بە خواستی خۆی ، لەوانەی کە کردوویەتی و بەسەری هاتووەو پێیکراوە !
دانپێدانان لە ڕووی دەروونناسیەوە ، واتای ئەوە دەدات کە ئەوکە سە کارێکی کردووە یان پێیان کردووە ، ئێستا خۆی ئەم کارانەی بەدڵ نیەو وەک بارێکی گران لە نێو دڵێدا بووە بەگرێ و دەیەوێ خۆی لەم بارو گرێیە ڕزگار بکات .
لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە ، کەسی دانپێداناو لە لۆمەی خەڵک و تیرو توانجی کۆمەڵگە ناترسێ و باسی بەسەرهاتەکانی خۆی دەکات و شەرم ناکات !
دانپێدان چیە ؟ گێرانەوەی کارێکە کە کۆمەڵگە بە عەیب و شەرمی دەزانێ و کەسێک لە ڕابردوو دا کردوویەتی یان پێی کراوەو هەوموو کەس دەیانەوێ ئەم جۆرە کارانە بشارنەوەو نایانەوێ خەڵک بیانزانێ ! بەڵام ؛ دانپێنەر خۆی دەیانگێڕیتەوەو چ لە بەردەم کۆمەڵگە چ لە بیرەوەریەکانی دا ! وەک ئەوەی( جان جاک ڕۆسۆ ) بۆ یەکەم جار کردوویەتی ! کەچی جان جاک ڕۆسۆ چوار ساڵ پاش مەرگی خۆی ساڵی( ١٧٨٢)کتێبە کەی دانپێدانانی بڵاو کرایەوە ، کەچی زیرەک لە ساڵێ ١٩٦٦ بڵاوی کردەوە و هێشتا لە ژیاندا بوو، بە هۆی ئەو کیتابەش ( ساواک) فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردوو ناچار هەڵات و هاتە کوردستانی ئەو دەمی سەر بە عێراق ، واتە لەسەر ئەو کتێبەی کە بەشێکی دانپێدانانەکانی بڵاو کراوەتەوە ، ناچار بوو ماڵ و ئیران بەجێ بێڵێ !
دانپێدانان .. سفەتێکە زۆر کەم مرۆڤەکان دەتوانن دان بەوە دابنێن کە دژی ڕەوشتی کۆمەڵایەتی دژی یاسا و دژی ئایین و دژی نەتەوە کردوویانە و وەک نەنگیەک حسێب دەکرێ و کۆمەڵگە بە سووک سەیری ئەو کارانە دەکات . یان ئەوەتە دانپێدانان ئەوەیە ..کەسێک بێت ئەو کارانە بگێڕیتەوە کە خۆی کردوویەتی و نە دەبوایە بیانکات ، یان ئەوکارانەیە کە بە زۆر پێی کراوە ، کە نەدەبوایە پێی بکرێ ! یان کارانێکە بەرامبەر بە کەسانی تر کردوویەتی،کە نە دەبوایە بیانکات !
دانپێدانان چەند جۆرێکە :
یەکەم : ئەو کارانەی مرۆڤ خۆی کردوویەتی و کۆمەڵگە بە شەرم و نەنگی و تاوانیان دەزانێ ، دزی و درۆو کوشتن ، کاری سیکسی ، خیانەت !
دووەم : ئەو کارانەیە کە مرۆڤ بە بێ خواستی خۆی بەرامبەری دەکرێ و کۆ مەڵگە بە سووکایەت و شەرم و کەمایەتی نەنگ دەیناسێ !
سییەم : ئەو کارانەن کە کەس و کار دەیانکەن وەک باوک دایک و خوشک و براو خزم ، بە عەیب بۆ ئەو کەسە سەیر دەکرێ ! ئەم خاڵەیان زۆر تر لە نێو کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات ، تاک بە کردەوەی ئەم کەسانە چاو شۆڕو زمانکورت دەبێت . زیرەک لە هەرسێ جۆر دانپێدانانی هەیە !
دانپێدانان.. ئازایەتیەکە لە دەست هەموو کەسێک نایەت و ویژدان ئاسوودەکردنێکە قوربانی دانی گەرکە !
ئەو ئازایەتیە لای تاکی کورد زۆر کەمە ، تا ئێستا جاشێک بیرەوەریەکانی خۆی ناگێڕیتەوە ، (*٣) جاسوسێک باسی جاسوسی و ڕاپۆرتنووسینەکانی خۆی ناکات ! ئەمە لە ئاستی نەتەوەیی ؛ لە ئاستەکانی تریش هەر هیچ !
-تاوانێک کە زیرەک بەرامبەر کەسانی دی کردوویەتی :
چەند سەرم شکاند ..!!
ئەوەی ڕاستی بێت ..کە دەڵێین تاوان ، نابێ وابزانین کە زیرەک تاوانی گەورەی کردووە ، بە نەخشەو بە پلان ، چۆن لەو سەردەمانەی زیرەک کارێکی کردووەو دواتر لێی پەژیمانەو دانی پێدا دەنێت ؛ کارێکن کە یان لەسەردەمی منداڵێ و بێ سەرپەرشتی و نەزانی کردوویەتی وەک خۆی دانپێدادەنێ و لە جێگایەک لەم ژیاننامەیە دا دەڵێ : هۆشم هاتەوە بەر !، وەک خۆی دەڵێ کاری واش هەیە بۆ بەرگری کردن لە خۆی کردوویەتی ولە (چریکەی کوردسان) دەفەرمووێ :
لە شازدە ساڵە ، چەند دەرکەم تەقاند
چەندە کارم کرد ، چەند سەرم شکاند
لە مەراغە دا ، بووم بە تووتنچی
ڕۆیشتمە تەورێز ، بووم بە قاچاخچێ
شەوێک کە گیرام ، مردن لای وی چی ؟
تاڕۆژ لێیاندام ، بەدارو قەمچی
**
لە تەورێز بوومە شاگرد قەنادچی
ڕەفیقم کێ بوو ؟ پاک هەرچی وپەرچی
زۆر کار دەکات و زۆر شار دەگۆڕی بە ناچاری دەڵێ :
نەم دەدا خاوە و نەشم دەستاند باج
ماڵ و مەنزڵم ، قولنجکی گاراج
چەند پەندم دی ، بووم بە بیست و چوار
باش بێ عەقڵ بووم ، بێ شەرم و بێ عار
ئەگەر بە وردی ئەم شێعرانە بخوێنینەوەو بگەڕێنەوە سەردەمی ئەو وەختی ژیانی زیرەک ، دەبینین زۆر ڕاستگۆیانەو بێ دوو دڵێ باسی سەردەمی خراپەکردنی خۆی دەکات و تا دەگاتە ئەوەی بە خۆی دەڵێ : بێ شەرم و بێ عارو بێ عەقڵ بووم ! ئەم دانپێدانانەی زیرەک ، هۆی ئەوەیە کە دواجار بە هۆش خۆی دێتەوەو دەزانێ ئەوکارانەی کردوویەتی ، کارێکی باش نە بوون ؛ سەیر کە سەرشکاندن و دەرگە تەقاندن و قاچاخچێ کرد ن وڕەفیقایەتی کردنی هەرچی و پەرچی ! ئەوەش هەمووی لەسەردەمی بێ ماڵێ و بێ کەسی دا ،کە بەم حاڵەشەوە دەڵێ : نە خاوەم دەداو نەشم دە سستاند باج ! کە خاوەدان لە ترسنۆکیەوە باج ساندنیش بە هۆی زوڵمەوەیە ! ئەوە دەری دەخات زیرەک لە نێو چ توێژێک و لە چ جۆرە کۆمەڵگەیەک بە بێ کەسی و بێ ماڵێ ژیانی بەسەر بردووە ! لەم کاتەدا تەمەنی دەبێت بە ( ٢٤ ) ساڵ ، بەڵام ، بێ ئیشی و برسیەتی یەخەی بەرناداو سەری پێ هەڵدەگرێ بۆ خوزستان و مەسجد سلێمان و بەسرا ؛ لەم هەموو گەڕان و دەربەدەریە کاری دەسناکەوێ و جارێکی تر غەریبی کەس و کاری دەکات و بەو هیوایەی وەری بگرنەوە …
دڵ پڕ لە ئاوات هاتمەوە لای برا
تا براژنی باش بۆم هەڵکا چرا
براو براژن ، برازای جوانم
ئەوان دەوڵەمەند ، ئەمن بێ نانم
هەرچەند هەڵوەدا و دژ وعاجز بووم
وەڵڵا ، لاوێکی پاک و تەمیز بووم
بەو هەموو ئومێدەوە دێتەوە لای براو برا ژن و برا زاکانی و دەکەوێتە خزمەت کردنیان ، کەچی براژن و برا زا لێ ی دەکەونە لچ و لیو بادان و تاوان بۆ دروست کردن !
براژن وتی : واهات کولکنە
برازا وتی : چەن ئەسپێ ونە !
بوومە نۆکەریان ، بوو بوومە کاردار
بەشەو ئێشکچی ، بە ڕۆژ بارو کار
سەرە ڕا ڕوانیم ، براکەم کزە
براژنم وتبووی : کە حەسەن دزە
پێم گوت برالە ، من کاری گەرم
بۆ تۆ کار دەکەم ، وەکوو سپەرم
ئەمما سەت لە عنەت لە پیاوی بەدخوو
چونکە براکەم زۆر ژن سفەت بوو
هەقەکەم چەندە بووەتە چل تمەن
کەداوام لێ کرد ، پێ ی وتم ؛ بۆگەن
کە هانی لێ دام بەداس و بەشەن
ووتی گال بدەم پارچە پارچەت کەن
ئیتر من دەستم لە روحم هەل گرت
شەپێکم لێ داو قوور قورووچکەم گرت
برازاو براژن کە هاواریان کرد
ژاندارم هاتن ، کەلەبچەمیان کرد
هەرچەندە زیرەک باسی خۆی دەکات وەک – وەک لاوێکی پاک و تەمیز – بەڵام ، دواجار لە بەرامبەر بێڕێزیەکان چیتر خۆی بۆ ناگیرێ و داوای مافی کارکردنی ئەو ماوەیە دەکات کە بۆ براکەی کاری کردووە ، وەڵامی براکەی گەف و لێ کردن هەڕەشەی لێ دان دەبێت بە داس و شەنە و قسە پێگوتن ، لەم کاتە دا زیرەک خۆی پێ ناگیرێ و دەس لە ڕوحی خۆی هەڵدەگرێ و شەيپێکی لێ دەدات و قوڕقوڕاگەی دەگرێ ! براژن و برا زاکانی دەکەونە هاوار و جەندرمە دێن و کەلەبچەی دەکەن . ئەم گێڕانەوەیەو دانپێدا نانە ، کە کەس و کاری خۆی چیان پێکردووە ، جارێکی تر زیرەک ناچاری سەرهەڵگرتن و دەربەدەری و بێ کاری دەکات .
لەم بێکاریەدا ئەمجارە دەبێتە شاگرد شوفێری حاجیەکی بە تەماع ، پاش بینەوە بەرەیەکی زۆر و بار پەیداکردن بۆ ماشێن ، بەنزین بڕان و باری گران .. لێرە زیرەک دەچێتە پشت سوکان و ماشێنەکە لێ دەخوڕێ ! چۆن شارەزا نیەو تازەکارە لە ماشێن لێ خوڕین ، ماشێن خۆی بە دیوارێک دادەداو گەنجێک بە ناوی – مستەفا – دەکەوێتە ژێر دیوارو دەمرێ ! زیرەک دەڵێ :
خەتام تیا نە بوو بە کەلاموڵڵا
خودای لێ خۆش بێت یەزادان ئیشاڵڵا
کە دەزانێ گەنجەکە مردووە زیرەکیش لە ترسان خۆی لە خۆ دەبات و جولە لە خۆی دەبڕێ ! فرسەتێکی بۆ هەڵدەکەوێ و دەردە پەڕێ و هەڵدێ ! ڕوو لەدەشت و کێو دەکات و مانگە شەو دەبێ و لە دوور کەپرێک دەبینێ ! دەچێتە لایان بە هومێدی حەوانەوەیەک ! سڵاویان لێ دەکات ..
جەحێل و پێرێ لێم کردیان سلاو
چۆن دوو نەفەر بوون تەواو دایان تاو
**
یەکیان جەهێڵ ، ئەوەی تریان پیر
گوتیان بە خێر بێ بە ڕاو تەکبیر
لە پشت کەپرەکە کە زۆر سرتەیان کرد
ڕایان ئەوە بوو من بکەن دەسگیر
پێم نەدان ئامان ، وەک شێری سەرمەست
هەستام لە جێم و بێ پەرواو سەربەست
گوتم وانابێ کار دەکەن بێ هەشت
خودا دەیزانێ دەتان کەم قۆڵ بەست
چەقۆم دەرهێناو لێم نەکردن باک
جەهێلەکەم گرت وەک پڵنگی چاڵاک
کە کوڕەم واگرت ، پیر کەوتە هاوار
وتی ئینساف کە ئەی برای ڕێبوار
جەهێڵ پاڕاوە ، داوێنی بادام
سەری دانەواند ، جوان خۆی لێ لادام
باب و کوڕە کە تێدەگەن زیرەک هەڵاتووە ، دەیانەوێ بیگرن و بیدەنەوە دەست ژاندارم ، بەڵام ، زیرەک هەر زوو لە نیازیان تێدەگات و کوڕە بەرزەفت دەکاو پیرە دەخاتە پاڕانەوە ، زیرەک پیاوێکی زۆر ئازاو چاو نە ترس و بە هێز بووە ،( عەلی یاسەمەنی )(٤) خزمی زیرەک و هاوڕێی منداڵی دەگێڕتەوە ، کە لە ناوچەکە کەس پشتی زیرەکی پێ نەدەخرایە زەوێ و هەرگیز نەشیدەزانی ترس چیە !؟ هەڵوێستی ئازایانەو چاو نەترسی زۆرە لە گەڵ هەموو دەربەدەری و بێ کاری و بێکەسیشەوە ! لێرەش دوو جۆر دانپێدانان دەکات ، یەکیان ئەوەی دەبێتە هۆی مردنی گەنجێک و دوو چەقۆ دەردێنێ و گەنجەکە بەرزەفت دەکات ! ئەم جارە سەر هەڵدەگرێ بۆ تاران و لەوێش بە ژیانێکی مەمرەو مەژی ژیان بەسەر دەبات ، پاش دوو ساڵ دەگەڕێتەوە : هاتمەوە تەورێز ، چوومە مەهاباد لە لای دادستان کردم عەرزو داد نە پاڕامەوە کە بمکا نەجات واش لێ نەکۆشام ، بمکاتن خەڵات پاش ئەم خۆ تەسلیم کردنەوە دادگا، بە نۆ مانگ بەندکردن فەرمانی بۆ دەردەکات . نۆ مانگم کێشا ، زیندان بە خەتا دەوڵەت بەخشێنی پێ کردم عەتا ئەم کەین و بەینە ساڵێک بوو تەواو جا چۆن پیر نەبم چۆن بمێنێم لاو بیست و حەوت ساڵەم ئاوا هاتە بان (٥)
جا خۆت کۆمەک بە ، خودای لامەکان
ئەگەر بە وردی ئەم ژیاننامەیەی زیرەک بخوێنیەوە ، دەبینین زیرەک لە نێوان هەڵاتن و بێکاری و بێکەسی و دەربەدەری و بەسەرهاتو پێشهاتی نەخوازراو بەندیخانە دا دەخوڵێتەوەو ناحەسێتەوە ، هەر ئەوەشە کە تەمەنی دەگاتە بیست و حەوت ساڵی ، بە داخ و حەسرەتەوە دەڵێ : چا چۆن پیر نەبم و چۆن بە لاوی بمێنمەوە !؟ ئەوەیە کە زیرەک لە گۆرانیەکی دا دەفەرمووێ : لە پڕدا پیرێم لێ وەدەرکەوت ! ئەو زوو پیر بوون و هەستکردن بە پیریەی زیرەک هۆی ئەوە بوو کە ئەم ژیانەی زیرەک لێ نەگەڕاوە زیرەک هەست بە ژیان بکات ! هەردەم لە ناو – گێرەو قەرقەش دابووە – وەک خۆی لە گۆرانیەکی دی دا دەڵێ ! هەر بۆیە دەبێ گۆرانیەکانی زیرەکیش وەک ژیاننامەکەی بخوێنینەوە ، چۆن بەردەوام بە پێی پێشهاتەکان باسی خۆی دەکات ، ئەگەر ڕؤژێ دەفەرمووێ ؛ ئاخی پیریەتیم هێناوە شنۆ !؟ ئەوا ڕؤژێکیش دەڵێ : بولبوڵ ئەمساڵ من زۆر بەختیارم ساحێبی مەهتاب گوڵی بەهارم !
زیرەک زۆر ڕاستگۆیانەو بێ شەرم باس لە کاری خزم و کەسی خۆی دەکات و هەڵوێستی براو براژن و برازاکانی دەخاتە بەرچاوو هەر ئەو کارەی ئەوان کردوویانەو ئەو قسانەی کە پێیان گوتووە ، ڕاست و ڕاست دەیانگێڕیتەو.. چلکن و ئەسپێ ون و دزو بۆگەن و گال دەم لێت دەن بەشەن !! دووبارە دەکاتەوە و دانیانپێدا دەنێ …
تاوانێک کەسانی دی کردوویانە بەرامبەر بە زیرەک ..
حەسەن زیرەک لە کتێبی ( چریکەی کورستان ١٩٦٦) چاپی کردووە بەشیعر باسی ژیانی خۆی دەکات لە منداڵیەوە تا گەڕانەوەی لە عێراق بۆ ئیران ساڵی ١٩٥٨ ، لەو ژیاننامە شیعریە دا زۆر ڕاستی گوتووەو دانپیدانانی کردووە ، سەرەتا لە ماڵی خۆی لە دایکیەوە دەست پێدەکات ، دەنووسێ :
دەستی قودرەت بوو ، بابم کۆچی کرد
دایکم مێردی کرد ، زۆر بە دەست و برد(٦) بەو جۆرە ماڵی ئێمەی بە قوڕ گرت بزنی دەفرۆشت ، دەیگوت مانگا مرد خوشک و برامی وا دەر بەدەر کرد خەڵکی بۆکانی لێمان خەبەر کرد بناغەی ماڵی لە بن دەرهێنا سەبارەت بە مێرد ، گشتمانی دەرکرد شوکردنەوەی ژنێکی بێوەژن کارێکی عەیب و تازە نیە لە کوردەواری ، دەگێڕنەوە ژنێک شەش منداڵێ دەبێ و مێردەکەی دەمرێ ، شو دەکاتەوە ؛ بە مامۆستای گوندی دەڵێن : ئەو خانمە شوی کردەوە ! مامۆستای گوندی دەڵی : بێ شەرعی نەکردووە ، بێ ئەدەبی کردووە ! دایکی زیرەکیش وەک هەموو دایکێک لەم حاڵەدا مافی خۆیتیان شوبکەنەوە ، ئەوەی کە ئەو دایکە کردوویەتی ، وەک زیرەک باس دەکات ، زوو مێردکردنەوەو ماڵ بە قوڕگرتن و بزن فرۆشتن و مانگا تەلفاندن و دەرکردنی کچ و کوڕەکانی و بناغەی ماڵ هەڵتەکاندن و لە پێناو مێرد و دەربەدەرکردنی منداڵەکان و کردنیان بە بنێشتە خۆشەی سەرزاری خەڵک ، لە کاتێک دا منداڵەکان هەموویان پێویستیان بە سەرپەرشتی و بە خێوکردن و ئاگا لێبوون هەبووە ، ئەوەتە بە هۆی ئەو بێ ماڵی و بێکەسیەوەو زیرەک دەڵێ : هەشت نۆ ساڵە بووم ، بووم بە عەمەلە لە کار کردنا زۆر ئەمکرد پەلە لێرەوە سەرتا دۆزەخیەکەی ژیانی زیرەک دەست پێدەکات و دەکەوێتە نێو تونێلێکی تاریک و تەنگ و هەتا دەمرێ لێی دەرباز نابێت . ئەو دانپێدانانەی زیرەک .. ئازایەتیەکە هەر لە خۆی دەوەشیتەوە ، ئەو دانپێدانانەش بۆ نزیک هەفتا ساڵ بەر لە ئەمڕۆ دەگەڕیتەوە ، دیارە زیرەک ئەگەر بە باوک مردن و دایک شوکردنەوەکەی ئازاری زۆری دیوە ، بە نووسین و ئەم دانپێدانانەش تانەو تەشەری زۆری لێدراوە و ئازاری ڕوحی چەشتووەو سوکایەتی پێکراوە ، بەڵام ، ئازایەتی زیرەک وەک هەموو ئازایەتیەکانی ئازایانەو بێ باک لە دەم و دوی کۆمەڵگە ، ئەو ڕاستیەی گوتووە کە بینیویەتی و ئازاری داوەو ژیانی گۆڕیوە ! زیرەک هەر بەتەنیا ئازاری بەدەست شوکردنەوەی دایکی نە چەشتووە ، ئەوەتە براکەشی کێشەیان بۆ پەیدا دەکات : برام گەورە بوو کچێکی ڕفاند ئەمنیشی تارکرد، هەردێ و شارم کرد تار بووم هەڵاتم ، ڕووم کردە سەقز بوومە چاوساغی مەلایێ حافز مەلا چ مەلا ، بە توانج و بوختان لە جیاتی ئامانج کردیشمی بە دز دیسان براکەی کچێک هەڵدەگرێ ؛ زیرەک دەربەدەرو ئاوارە دەبێت ، لەم ئاوارەیی و بێکەسیەی دا لە سەقز دەبێتە چاوساغی مەلایەکی کوێر ؛ زیرەک بە هیوای نان پەیدا کردنێک ئەم کارە دەکات ، کەچی کوێری لە خودا عاسی درۆی بۆ هەڵدەبەستێ و توانجی لێدەدات و دواجار بە درۆو بوختان دەیکات بەدز ! ئەوەیە بۆ ڕێش چوو سمێڵی نایە بان ! دانپێدا نان ..زیرەک ئەگەر لە باسی شوکردنەوەی دایکی ناپەنگێتەوە ، ئەوا لە گوتنی ژن هەڵگرتنی براکەشی خۆ نادزێتەوە و باسی ئەو ئازارەش دەکات کە ئەمجارە بە هۆی کاری – ژن هەڵگرتنی براکەی – توشێ دەبێت . زیرەک پیاوێکی ڕاست گۆیەو بێ شەرم و ترس ڕاستیەکانی ژیانی خۆی باس دەکات ، ئەگەرچی خەڵک و کۆمەڵگە ئەم کارانە بە شەرم و نەنگ دەزانن و بە چاوی دادەنەوە ! پاش ئەم هەموو غەریبی و دەربەدەری و بێ کاریەی ، غەریبی کەس و کاری دەکات و دەیاندۆزێتەوە ، بەڵام کەس ڕووی ناداتێ و بە ناچاری جارێکی تر ڕوو دەکاتەوە غەریبی .. دوو بارە هەروا ، کەوتمە غەریبی نەخۆش دەکەوتم لە بێ تە بیبی بەبێ دکتۆر و بێ داوو دەرمان چون کە بێکەس بووم نە بوو عەجیبی کێ بێ بێ گەورە ، کە بەرەڵلابێ وەک منی لێدێ ، زەحمەتە چابێ هەرکەس دایکی بێ ڕەحمی وای بێ دەبێ بەم جۆرە وێل و ڕێسوا بێ زیرەک بەردەوامە لە گێرانەوەی ئازارەکانی و داننان بە ئەو کارانەی کە بەرامبەر ئەوکراوە ، ئەوەتە جارێکی دی هۆی ئەم هەموو ئازارو دەربەدەری و سوکایەتی پێکردنەی خۆی دەداتەوە پاڵ دایکی ، دەڵێ هەرکەس دایکێکی وەک منی هەبێت ئاوا وێل و ڕیسوا دەبێت ، ئەم هەموو ئازارە چاو و دڵی زیرەک دەکاتەوەو لەم دانپێدانانە حیکمەتێک دروست دەکات ، کە نرخی بە گەوهەر تەواو نابێ و دەڵێ : کێ بێ بێ گەورە ، کە بە رەڵلابێ وەک منی لێ دێ، زەحمەتە چابێ هەر بەڕاستی ئاوایە ، ئەو ژیانەی کە زیرەک ژیاوە ! هی ئەوە نەبووە هونەرمەندێکی مەزن و کوردێکی دڵسۆزو مرۆڤێکی گەورەی لێ بکەوێتەوە ! بەڵام ، ئەو ژیانەی کە پڕ زەحمەت بووە ، بۆ زیرەک نە بووە بە ئەستەم .. زیرەک لێنەگەڕاوە بەلاڕێی داببات و ئەستەمبڕ بووە و بە و هەموو زەحمەتە بووە بە پیاو – چا – کەکە و لە بەرەڵڵایی دا نەماوەتەوە . زیرەک بەردەوامە لە دانپیدانان و گێڕانەوی ژیانی خۆی ، میدیا خانمی خێزانی زیرەک لە زاری زیرەک دەگێڕیتەوە 🙁 حەسەن لە درێژایی تەمەنی دا ، زۆر جار زەماوەندی کردووە و ژنی زۆری هێناوە کە خێزانی یەکەمی کچێک بە نێوی مە حبوبە بووە کاتێک حەسەن – بە هۆی ئاگرگرتنی ماشێنەکەی لە سەقز دا و کوژرانی لاوێکی ١٨ ساڵە – بە بەندی ئەبەدی مەحکوم بووە ، لەم کاتە دا دایکی خێزانی ئەوی لە حوسەینی برای مارە کردووە ، ئەم کارە زۆر شوینی لەسەر دڵی ناسکی حەسەن زیرەک داناوە و ئەوی تووشی کەند و کۆسپی نالە بار تر کردووە ، لە ترسی ئەم ڕووداوە دا ، ماوەیەک ڕای کردووتە عێراق ) ( ل٤،٥) ئەم کارەی دایکی و ژنی حەسەن مارەکردنەوەی لە حوسەینی برای ، لە کاتێک دا زیرەک لە بەندیخانە بووە ، کە هاتووەتە دەروە ، ئەمە دەبینێ خۆی بۆ ناگیرێ و سەر هەڵدەگرێ ! ژیانی زیرەک وەک ئەڵقەی زنجێرێک یەک لە یەک ناخۆشترو دڵهەژێن تر ، چ کارەساتێکە لە بەندیخانە بێیتە دەرو ببێنی ژنەکەت بێ برسی تۆو تۆ هێشتا زیندوو بێت لە برات مارە کرابێ ! چ کەسانێک ئەمەیان کردبێ ، دایک و برای خۆی !؟ دەنگت بۆ ڕادیۆ ناگونجێ ..!! هەر میدیای زەندی دەنووسێ : ( ڕەفتاری دەوڵەتی ئەوکاتە ، لە گەڵ حەسەن دا ، کە لە کوردەواری وتەواوی دنیا ، بە تایبەت عێراق و ئێران ناو بانگی داخستبوو ، ئەوی تووشی کەندو کۆسپێکی زۆر کرد ، بە تایبەت لە کاتێکدا کە ( دکتۆرشێخ عابدی سەڕاجوودینی) سەرۆکی بەرنامەی کوردی ڕادیۆی تاران بوو ، کاتێ حەسەن هاتبووە ڕادیۆ – لە مەیدانی ئەرک – دا . شێخ عابدی سەڕاجوددینی ، بە دەرگاوانی دەستوور دابوو، تا حەسەن ڕێ نەدەنە ژوورێ ، کە ئەم کارە لە سەر دڵێ ناسکی زیرەک هێندە شوێنێکی خراپی دانا ، هیچ کات نە گەڕایەوە بۆ ڕادیۆی تاران و بە دڵ شکاوی پێ و پێڵاوی پێچایەوە بەرەو بەغدا ) ( ل٧) دیسان سەیرکە .. زیرەک هەموو ژیانی خۆی خستبووە خزمەت هونەر و ڕادیۆی تارانی خستبووە سەرپێ و ناوبانگێکی ڕۆژهەڵاتی پەیدا کرد بوو لە ئیران و لە نێو هەموو هونەرمەندانی کوردو فارس و ئازەر لە ڕێزی پێشەوەی هەمووان بوو ، جا لە وها کاتێک دا بەڕێوەبەری ڕادیۆ بە پۆلیسی دەرگا بڵێ ، لێنەگەڕێن حەسەن زیرک بیتە ژوورەوە ! ئەمە چ زوڵم و بێ ڕیزیەکە بەڕێوەبەری ڕادیۆی تاران بەرامبەر بە زیرەکی کردووە ؟؟ دەرکردن هەر نەیسە ؛ بە ڵام ، ڕێگای نەدا بێتە ژوورەوە ، لە کاتێک دا بە بەرزترین هونەر زیرەک خزمەت بەم ڕادیۆیە کردووە ! ئەوەی لە ڕادیۆی عێراق و ئێران بە زیرەک کراوە ، هەرگیز لە هیچ ڕادیۆیەک بە هیچ هونەرمەندێک نەکراوە !؟ هەر لەو هاتنەوەی بۆ بە غدا ، زیرەک دەچێتەوە ڕادیۆو دەیەوێ جارێکی تر دامەزرێتەوەو لە ڕادیۆی بە غدا کار بکاتەوە ، کە پێشتر نزیکەی شەش ساڵ وەک هونەرمەندێکی گەورەو ناودارو زۆر جەماوەر ، لەم ڕادیۆیە دەنگی هەڵێناەوو وەک کەو خوێندوویەتی و وەک بولبول چریکاندوویەتی !؟ کەچی دەڵێن : دەبێ دەنگت تاقی بکەینەوە ؛ کە دەنگی تاقی دەکەنەوە ، لە ئەنجام دا دەڵێن : (دەنگت بۆ ڕادیۆ ناگونجێ ! ؟)(٨) سەیرکە بە چ هونەرمەندێک دەڵێن .. دەنگت بۆ ڕادیۆ ناگونجێ ، کەسێک کە ڕؤژانە چەندین جار گۆرانیەکانی لەم ڕادیۆیە لە بەرنامەکان بڵاو دەکرێتەوە و گوێگران بەردەوام داوای دەکەن !؟! هەر پاش ئەمە زیرەک دەیەوێ بچیتە ( میسر ) و لەوێ لە( ڕادیۆی کورد قاهیرە ) کار بکات ، بەڵام ، عێراق بە تاوانی جاسوسی بۆ ئیران دەیگرێ و هەژدەمانگ لە بەندیخانە دەبێت و شەش مانگ بەردەوام ئازاری دەدەن !! برای کوردم سەیری ئەم کۆمیدیایە تاڵ و ڕەشي بکە ، کە زیرەک تێیدا ژیاوە ! زیرەک هەموو ئەمانە بەزاری خۆی دەگێڕتەوە ، برای خوێندەوارم ئارامت هەبێت ، هێشتا ئەڵقە ڕەشەکان کۆتاییان نەهاتووە !؟
کە لێناگەڕێن بچێتە میسرهەر 🙁 لە وێ دا گرتیان و خستیانە بەندەوە و لە پەنکەی بن میچ هەڵیانواسی زۆر ئەشکەنجەیان دا ، ناچار لە پاش ڕزگار بوون گەڕایەوە بۆ تاران ، لە ئێرانیش دا ساواکی ئەوکاتە گرتی و زۆری ئەشکەنجە دا .) ( ل٧)زیرەک لە کاسێتی ناسراو بە کاسێتی ئەبوسەباح ، خۆی ئەم گیران و ئازار دانەی ئێران و عیراق دەگێڕیتەوەو بەرد دەتووێنێتەوە !!
مشکێک زیرەکی بە لیدان دا …
میرزاکەریم خۆشناو لە زاری زیرەک دەگێڕیتەوە ، زیرەک ددەڵێ 🙁 دوای شۆڕشی چواردەی گەڵاوێژی ١٩٥٨ ی زاینی لە عیراقەوە گەڕامەوە ئێران ،(٩) لە ڕێگا زۆر ماندوو و نە خۆش بووم ، لە دێیەکی نزیک ڕیگا دۆستێکی کۆنم هەبوو ، گوتم با بچمە ماڵی ئەو دۆستەو کەمێک بسێمەوەو بەڵکە چاکتش دەبمەوەو دیدارێکیش تازە دەکەمەوە (…..) گەیشتمە گوندو لای ماڵێ خانە خوێکەم ، دیار بوو خانووێکی تازەیان بە سیمەنت دەست پێکرد بوو هێشتا تەواو نە بوو بوو ، گەیشتم ژنێکی جوان لە بەر دەرگا بوو، پرسیم خوشکێ ئێرەماڵی کوێخا عەزیزە ؟ ژنە کە زەردەخەنەیەکی کردوو گووتی : ئەرێ وەڵڵا ئێرە ماڵی کوێخا عەزیزە ئەتو چیت ددەوێ ؟ ووتم من میوانم حاجی لە ماڵە ؟ لەسەرداواخۆم چوونکە ماندوو هیڵاک بووم ، جێگایان لە خانووە تەواو نەکراوەکە بۆ ڕاخستم کە پڕی بوو لە کونە مشک ! لەو جێگایە بەتانیەکی تەنکیان پێدا دام و لە ماندووێتی و بە نە خۆشیەوە شەوو ڕؤژێک بە خۆ نەهاتمەوە ، کە چاوم کردەوە ، پێش نیوە ڕۆی ڕۆژی دوایی بوو ، داوای هەندێ ئاوم کرد ، هەر ئەو ژنە کە ناوی ٠( خەرامان ) بوو ، جامێک ئاوی بۆ هێنام ، خەرێک بوو دەست درێژ کات و ئاوەکەم بداتێ ، لە پڕ پشتاو پشت گەڕایەوە ، بەدەنگی بەرز گووتی : ئائ ئای کاکە میهمان مشک نیشانم دەدات ! پاشان هاتەوە پێش و گووتی من لە مشک ناترسم ، جامە ئاوەکەی پێدام و منیش زۆرم تێنوو بوو زۆرم خواردەوە ، گوێم لێبوو کیخوا ژن لە بەر خۆیەوە جوێنی دەدا ؛ دەستی کرد بە قسەی ناشیرین و بۆڵە بۆڵ و ووتی : ڕاوێستە با نان بۆ ئەو (گ..) جنێوێکی بە کوڕەکانی دا دیار بوو دەیویست شکات لە من و لە بووکەکەی بکات ، منیش بێ خەبەر لە هەموو شتێک ، کێخوا ژن بە جوێندانەوە بە دەرکەوت و منیش کەوتمە حاڵی خۆم و لە خەو ڕاچووم ، لە پڕلە زرمەیەک بە خەبەر هاتم ، وامزانی خانووەکە بەسەرم دا ڕووخا ؛ خەریک بوو ڕاپەڕم ، بەڵام ، پێڕا نەگەیشتم کە لیسێکیان لە ناو قەدم دا ؛ سەیرم کرد کوڕە جاحێلە چوار شانەکە بوو وای بە توند لێی دەدام ، ویستم شتیک بڵێم ! ئەرێ بۆ لێم دەدەن چیم کردووە ؟، بەڵام دەم و دەست ڕمبەیەکی تر لە سەر دڵم هەستا و هۆشم بەخۆمەوە نەما !! نەمزانی چیم بە سەر هات ووە !؟ کاتێک بە خۆ هاتمەوە دێم خەرامان لە تەنیشتمەوە دانیشتووە دەگری و بە ترکی ئەیلاواندمەوەو ئەیگووت : مهمان یئهڵاهن سیو گولی دی نیە ووەردوس بلاسن ! قیمەرەم گێشمە هیچ بیر سۆز دیمەم ئەما ئیمام عەباسن ئۆ بیر لارتن کە مارتە ورسن ! واتە میوان خۆشەویستی خودایە ، بۆچی لێتان دا ؟ دڵم ناێێ هیچ دوعا لە مێردەکەم بکەم بەڵام ئیمام عەباس لە تەنکێشی ئەوانی دی بدات !! کە بە خۆ هاتمەوەو سەیرم کرد مشکێکی تۆپی لە تەنیش خۆی داناوە ، کە بە تەواوی بە خۆ هاتمەوە ، هەموو لەشم ژانی ئەکرد ، بە خۆم نەوێستام دەستمکرد بە ناڵین خەرامان کە چاوی بە من کەوت هەڵاتو هاواری کرد مهمان بە خۆ هاتەوە ، تەپ و تۆز پەیدا بوو لە ژوورەوە غاریان ئەدایە لای من ، لە دڵیخۆم گوتم وەڵڵاهی ئەوڕۆژی پێبچم ئەو ڕۆیە ! خودایە چی بکەم توشی چە ڕۆژە ڕەشێێک هاتووم ؟ ناچار لە ترسی ڕووحی خۆم تەکانێکم دایە خۆم ، یان لای کەم هەڵێم ، بەڵام وەک سیپاڵم لێهاتبوو تومەز هەرچی لەشم بوو کوترابووە سەر یەک ، ئەوەندە بە بێ ڕەحمی بە لیس و پێلەقە لێیان دابووم ! ناچار بە نا ئومێدی سەرم جوڵاند و لە دڵی خۆم گوتم : خودایە خۆت ئەزانی ئەگەر هەموو جارێکیش خەتام بوبێت ، ئەوجارە هیچ گوناهێکم نیە فریام کەوە یاڕەب العالمین ، زۆریش دڵم بە خۆم سووتا و بەدست خۆم نە بوو فرمێسکم هاتە خوارەوە ! ڕووم کردەو دیوارو خۆم تەسلیمی قەدەری خوا کردو مە ئیوس بووم لە ژیان ! لە پڕ دەنگێکی ئاشنا هاتە گوێم گوتی کاکی میوان..کاکی میوان ، من لە ترسان وەڵامم بۆ نە درایەوەو هەموو گیانم وەک بی ناو ئاو دەلەرزی ! دەنگە کە چووە لای ژوورەوەو ووتی : وەڵڵاهی سێ تەڵاقی ئەو دایکەی ئێوەم بکەوێ ئەو میوانە شتێکی لێبێت ئەتانکوژم ، یان ئەگەر خۆشم دڵم نێت بتانکوژم تەسلیم بە ژاندارمەلی تان ئەکەم هەی (…) چۆن ئێوە لە خۆتان لە میوان ئەدەن ؟ بێ ئەوەی بزانن شتەکە چۆنە ؟ئەو بەستە زمانە تان لەسەر کونە مشک نوواندووە ، ماڵی ئێمە وەک ئەشکەوت مشک جلیتانێ تێدا دەکات ! مشکێکی کونەکەی ژێر میوانەکە سەری دەرهێناەو خەرامانیش کوردیەکەی تەواو نازانێ ! لێرە وادیار بوو ڕووی لە کیخواژن بوو ،نابوایە بە خۆت بزانی مەسەلە چیە ،جا بچی کوڕەکانت حالی بکەی هەی (…) لێرەدا خەرامان گوتی : ئاوەڵڵا مامە سیچان دیتم و گوتم مشک دیتم خەسوم ئیشتیباهی کرد بە شتێک خراپ ! من کە ئەم قسانەم بیست ئاهێکم هاتەوە بەر و زانیم کیخوا لای منە ، شتەکە ئیشتیباهی ڕووی داوە ، بەڵام من قوربانی ئیشتیباهەکە بووم ! ڕووم کردە لای ئەوان و کیخوا گوتی : کاکە تۆ ناوت چیە و خەڵکی کوێی ؟ بەڵام لە قسەکانی دیار بوو کیخوا زۆر موتەئسیر بوو ، منیش ڕەنگم زۆر گۆڕا بوو کیخوا نە حەق نەبوو نەمناسێتەوە ، گوتم : کیخوا عەزیز حەقت هەیە نەمناسیتەوە ! چونکە ئەوەندەیان بە لیس و پێلەقە لێداوم ڕەشدا هەڵگەڕاوم و ڕەنگی مردووم پەڕیوەتێ ! کە قسەم کرد کوێخا خۆی بەسەردادام و ئامێزی تێوەرینام و لە بابە ڕۆی دا و دەستی کرد بە گریان و گوتی : هەی ماڵی وێران خۆم هەی ڕوو سیاه خۆم ئەی شەرمەزار خۆم خۆ ئەوە ( حەسەن زیرەک ) ی ڕەفیقی کۆنمە چەند سالە چاوەڕێم سەردانم بکا ئەی ڕۆ بابە ڕۆ ڕوو لە کوێندەر بکەم !! کە کێخوا ناوی منی هێنا ؛هەرچی لە ماڵەکە بوون سەریان سوڕ ما و ڕوویان نە بوو لە شەرما سەیرم بکەن و سەیری یەکیان کردوو گوتیان حەسەن زیرەک !؟ ئیتر زۆر پەشیمان بوونەوە ! بەڵام ، کەنگی پەشیمانی بەدەردی خواردووە ، کوێخا نەیدەزانی چی بکات گوتی بڕۆن دکتۆر بێن و بە کوێخا ژنی گوت زووکە دوو فڕوج بکوژەوە شۆربایەکی برنجی بۆ بکە ! ئیتر ماوەیەک لە ماڵی کوێخا مامەوەو زۆریان خزمەت کردم تا چاکبوومەوە ! زیرەک لە گێڕانەوەو دانپێدانان و گوتنی ڕاستیە ناخۆش و ناشێرینەکان ناپەنگێتەوەو چی بەسەر هاتووەو چێ پێ گوتراوە وەک خۆی بێ زیادو کەم دانیپێدا دەنێ .. دوا جار زیرەک گوتی: جا برام ئەمن زۆرم تێهەڵدان دیوە ، بێ ئەوەی بزانم بۆچی لێم ئەدەن ، لەو دنیایە خۆشیم نەدی ئومێدەوارم لە جیهانەکەی تردا خودا تۆڵەم بۆ بکاتەوە و لای کەم لە وێش هەر تێهەڵدان نەبێ بەشم . ناوێرم گۆرانی بڵێم ..!! میرزا کەریم خۆشناو دەڵی کە زیرەک لە کانی مەلا ئەحمەد کاسبی دەکرد ، زۆر جار گۆرانیبێژانی ئێران دەهاتن و پێکەوە گۆرانیان دەگوت، جارێک گۆرانیبێژێکی لوڕستان هاتبوو ، گۆرانی( دایە دایە وەختی جەنگەی) دەگوت ، عادەتی زیرەک ئاوا بوو هەمیشە وەڵامی گۆرانیبێژەەکانی دەدایەوە ، بەڵام ، ئەمجارە بێ دەنگ بوو ، خەڵکە کە چاوەڕێ بوون زیرەک وەڵام بداتەوە ، بەڵام زیرەک هەر بێ دەنگ بوو !زیرەک هۆی بێ دەنگیەکەی ئاوا باس دەکات ، ( ئەو گۆرانیە هەڵقوڵاوی جەنگەکەی ( قەدەم خێری بیراوەند ) ە خۆشم ئەزانم جەوابی دەمەوە ، بەڵا، ناوێرم چونکە ئەوەندەیان لێ داوم ، هەر جارەی بە هانەیەکم پی دەگرن ، من دەزانم وەڵامی بدەمەوە ، جەوابەکەشم حازر کردووە ، گوتمان چیت حازر کردووە ؟ گوتی : لایێ لاێت بۆ دەکەم با غیرەت بتباتەوە دەس کەینە تفەنگی بڕنەو شەو تاڕؤژ بە یاڵەوە جا کەوشە بووم بە پاتەوە بەڵام ، بە ڕاستی ئەگەر شتێکم گوتبا یە ، چ لە ئەوشەو زووتر نە بوو سەت جووت شەقیان تێم هەڵئەدا ، بە هانەیەکی چاکیشیان بۆ ئەدۆزیمەوە . خودایە ئەم جارە بۆ کوێ هەڵبێم..!! بەڕێز عومەری سوڵتانی دەنووسێ : چووینە کانی مەلا ئەحمەد و ویستمان زیرەک ببێنین ، چایخانەکە زۆر هەژارانە بوو میزو کورسی کۆن و شل و شۆق بوون ، لە دەوری مێزەک دانیشتین ، زیرەک هات ، بەڵام ، چی ببێنین زیرەک ڕەنگ و ڕووی گۆڕابوو ، قسەی بۆ نەدەکرا ، گوتی : تکایە داوای گۆرانیم لێ مەکەن ، ئەو چوار کەسە دەبینن لەسەر ئەو مێزێهێ دانیشتوون ، لە هەنجەتێک دەگەڕێن لێم بدەن ! کە لە میزەکەمان دوور کەوتەوە سەر بۆ ئاسمان بەرز کردەوەو گوتی : خودایە ئەم جارە بۆ کوێ هەڵبێم ؟! شاگردەکەم هاوری کرد کوڕینە وەرن زیرەکیان کوشت ..!! /////// میرزا کەریم دەنووسێ بەیانیەک زوو ڕابیعەخانم لەدەرگای دا و لە گەڵ شاگردێکیا خۆی کرد بە ژوورەو و گوتی : کاکە بمانبوورە بەم بەیانیە بیزارت دەکەین ! گوتم: لەوە گەڕێ بزانم چیتان لێ قەوماوە ؟ ڕابیعە خانم گوتی : ئەمشەو شەڕیان لەگەڵ کردین ، هەندێکیشیان لە زیرەک داوە ، ، هەڵبەت ئەویش دەستی کردەوە ، خوا هەڵناگرێ شەڕێکی چاکی لە گەڵ کردن ، منیش گوتم ئەمانە کێن شەڕێان لەگەڵ کردوون ؟ گوتی : جا بڵێم چی کاکە هەندێکیان جڵی خاکیان لە بەر بوو ، هەندێکیشیان کۆت و شەڵوار و بە فارسی قسەیان دەکرد ، بەڵام ، بە خوا وابزانم یان ( ئیتلاعات ) بوون یان ٠( زەدەی ئیتلاعات ) بوون ، شێوەیان زۆر لە (جینایەتکار دەچوو ؟) پاشان چوومە کانی مەلا ئەحمەدو ڕووم کردە زیرەک و بە پێکەنینەوە گوتم زۆریان لێداوی ؟ وەڵلاهی زوو فریام کەوتن ، منیش چاکم لێدان کاکە تەور زێنێکم هەیە دەستم دابووێ بە دەوری خۆما ئەم سوڕاند کە ئەمماڵی بە ناو شانی هەر یەکێکیان وەک گا ئەیبۆڕاند ! ئەمما وەختێ دەورەیان لێدام و تەورزێنەکەیان لەدەست گرتم پەکم کەوت ، شاگردەکەم هاواری کرد کوڕینەوەرن ( زیرەک ) یان کوشت !(١٠)
کاکە کەدیم هەر کوڕە لاوەو بە ڤیزێکەوە هەندێک بە کوردسی شەڕێان لەگەڵ دەکردن و هەندێک بەشەق و بە شاپ بەر بوونە گیانی شەڕکەرەکان و هەڵیان بڕێن کردنیان بە بەردی برا برایی و هەر دوو سێ کەس بە دوای نە فەرێکیاندا ڕایان ئەکرد و ئەیان وت ( وایسە پدەر.. ) واتە ڕاوەستە هەی باوکەکەت !
میرزا کەریم دەیەوێ هۆی شەڕەکە بزانێ ! زیرەک دەڵێ : بە خوا کاکە هەر سەر بە خۆ شەڕیان پێ فرۆشتم ، بێ ئەوەی هیچ خەتایەکم هەبێت !
تۆ بۆچی بە کوردی دەکۆکی ..!!
زیرەک دەبینێ میرزا کەریم بۆ زیرەک زۆر خەمبارە ، دەڵی کاکە گوێ بگرە ، ئەمن لەم جۆرە بەد بە ختیانەم زۆر بە سەر هاتووە ، لە تەورێز زیندانی بووم ، ژاندرمەیەکی پیسکەی ( عەجەم ) هەبوو دەستی پێم فێر بو بوو شەو بێری لێ نەدەکردم و بەهانەیەکی دەدۆزیەوەو دەیگرتم و تێری لێدەدام ! ڕۆژێک بۆ سەر ئاو ڕیزیان کرد بووین ، من لە ڕیزا کۆکیم ، ئاورێ دایەو بۆم هات و بە تورکی گوتی : ( ولان ئەی …….) من پێم نە گوتی بە کوردی قسە نەکەی ؟! زیندانیەکان ئاوڕیان دایەوە، منیش زانیم دەیەوێ هەنجەتم پێ بگرێ و لێم بدات ، لە دڵی خۆمدا گوتم : با بە دڵی ئەوان قسە بکەم ؛ بەڵکو چیدی لێم نەدەن و بیدە مە لای بێعاری و وتم : کوا بە کوردی قسەم کردووە ؟ وتی ئەی بۆ بە کوردی ئەکۆکی ؟ منیش دەنگم هەڵبڕی و ڕووم کردە زیندانی و زیندانبانەکان و بە پێکەنینەوە وتم : کۆا من بە کوردی کۆکیوم ، ئەگەر بە کوردی کۆکیبام ئێستا تۆ حاڵی نەدەبووی !! زیندانیەکان پێکەنین و ڕوویان لە ئاغا ( شێر ئالی ) کرد و گوتیان : توو خوا چیدی لە حەسەن مەدە حەسەن کوڕیکی چاکە ! جا کاکە ئەگەربڵێم بێ گوناه لێیانداوم و نیوەی عومرم هەر بە تێهەڵدان بردووتە سەر، لەوانەیە باوەڕ نەکەی ! لە بەختی من هەزار هەندە ! زیرەک هەندێک نهێنی هەبوو کە نەیدەتوانی بیدرکێنی !!
پیاوانی( زەدەی ئیتلاعات ) ی ئەوسا کە ڕاویان نابوو ، وەک خۆی ئەڵێ لە هیچ جێگایەک نەیان دەهێشت جێگای بێتەوە و بە ئاسودەیی بژێ ! ئازاریان دەدا ..
لێیاندا بۆ زیرەک وەک خۆی دەڵێ : نیوەی تەمەنم هەر لێیان داوم ، زۆر جار بۆ خۆشم نازانم بۆ چی لییانداوم !؟
بۆیە لێمداوە چونکە زۆر ناودارە ..!!
مامۆستایەکی بەڕیز لە سلێمانی بۆی گێڕامەوە : لە سلێمانی ساڵانێک زیرەک لەسەر شەقام ساردی فرۆشتووە ، گەنجێکی وەرزشکاری لە خۆبایی شەقاوەچی ڕۆژێک زیرەک دەداتە بەر بۆکس و هەموو سەرو چاوی دەکاتە خوێن ، کەسانێک بەو وەرزشکارە شەقاوچیە دەڵێن : تۆ بۆچی لە زیرەکت داوە ، بۆ خۆی لەم سەرشەقامە کاسبی دەکات و ساردی دەفرۆشێ ، چ زیانێکی لە تۆ داوە ؟ لە وەڵامدا کابرای شەقاوەچی دەڵێ : وەڵڵا بۆیە لێمدا ئەوە کەسێکی زۆر مەشهورو ناودارە ، منیش بۆیە لێمدا تا پێم بڵێن .. (…) لە کەسێکی ناوداری داوە !؟
لەسەر گۆرانی گوتن لە بەندیخانە لە زیرەک دەدەن..!!
دکتۆر سەرکەوت ئەمین (١١) لە سلێمانیەوە بۆی گێڕامەوە گوتی:( خاڵۆم لە سلێمانی لە بەندیخانە بوو ، هونەرمەند حەسەن زیرەکیش ئەوکاتە سجن بوو ، گوتی شەوێک زیرەک لە گۆشەیەکی بەندیخانە ئەگری و ئەناڵێنی ، ئەوکات (کەمالی شەفیق) ئەویش سجن بوو ، کە دەنگی زیرەک ئەبیسێ ، ئەپرسێ چیە زیرەک بۆچی ئەگری چی بووە؟ زیرەک ئەڵێ هیچ نیە ! بۆ جاری دووەم کەماڵی شەفیق ئەپرسێ وئەڵێ لەسەرچی لێیانداوێ ؟ زیرەک دەڵی لە سەر گۆرانی گوتن و بە سێ چوار کەس لێیانداوم منیش لەوانم دایەوە، کەمال ئەپرسێ کێ بوون ئەوانەی لێیانداوێ ؟ زیرەک دەڵێ: لێیان گەڕی بە کێشەکە گەورەتر نەبێ! کەماڵ شەفیق وازناهێنێ و ناوی کەسەکانی لێ دەپرسێ ؟ کە زیرەک دەڵێ ..ئەمانە بوون ، سی چوار کەس بوون ؛ کەماڵی شەفیق خۆی کەسێکی ئازاو نە ترس بووە ، ئەچێتە گیانی هەر هەموو ئەوانەی لە زیرەکیان داوە ، لێدانێک لێیان دەدات بۆ زیرەک و هەموو کەسێکیان تەمبێ دەکات ، جا بە زیرەک دەڵێ : بۆ خۆت لە مەو دوا بە ئارەزووی دڵی خۆت شەو ڕۆژ گۆرانی بڵێ ؛ جا پیاوم دوێ ڕێ لە گۆرانی گوتنی تۆ بگرێ ! لێرە لەسەر ئەوە لێیانداوە چونکە زیرەک گۆرانی گوتووە ! زۆر جارێش لێیانداوە چونکە گۆرانی نەگوتووە !؟ ئەمەیە حاڵی زیرەکی هونەرمەند لە نێو حەوزێکی لێخن دا !! زەدەی ئیتلاعات داوام لێدەکات کاریان بوو بکەم ..!! ئەو هەموو لێدانەی زیرەک لە لایەن کەسانی نادیارو دیارەوە دەبێتە مەرەق بۆ میرزا کەریم خۆشناو ..دەڵی دوای مردنی چاوم بە کاک (حوسێن زیرەک )ی برای کەوت پاش هەندێک دوان دەربارەی زیرەک و لە دوایی دا لێم پرسی و گوتم : ئەرێ کاکە .. خۆ ( حەسەن زیرەک ) ی خوا لێخۆش بوو خەراپەی کەسی نە بوو حەزیشی لە شەڕو گێچەل نە بوو بۆچی تا لە با نە بوو دوو سێ جار لێیان دا ..!!گوتی : ئێمە چەند جار پێمان گوت کاکە ئەتۆ تەنها خۆت و براژنە ( ڕابیعە ) ی ژنتە و ئارەزوو و ساکاریش لای دایکیانن ، ئێمە زۆر چاک ئەتوانین بە خێوتابن بکەین ، یان وەرە ئێرە کاسبی بکە و ئێمەش یارمەتیت ئەدەین و چاویشمان لێت دەبێ کەسیش ناتوانی بێ خود شەڕت پێ بفرۆشێت .. پێکەنی و گوتی : باوکم خۆ منیش ئەوەی تۆ دە یڵێی ئەیزانم و زۆریشم بەڵاوە چاکە بەڵام ، ئێوە شتێک ئەزاننو منیش زۆر شت .. من بەڵاتان لێ وە دوور دەخەمەوە ! منیش گوتم : بە لای چی کاکە ئەو هەموو مودەتە ئێمە ئاگامان لە مردن و ژینی یەکتر نیە ! ئەو بەڵایەی دێتە خوارەوە با ئێمەش شریکی غەم هەڵگرت بین خەمێکت بۆ بخۆین ! تەمەشایەکی ئەولاو ئەم لای خۆی کردو بەدەنگێکی نزم گوتی : حوسێن ( زەدەی ئیتلاعات ) ئەزیەتم دەدا و دەڵی ئەبێ بچیتە ئەو دیو ئیشمان بۆ بکەی ! چەندی دەڵێم باوکم ئەمن هی ئەو شتانە نیم و ( سەوادیشم ) نیە ئێوە چۆن ئیستیفادە لە من ئەکەن ؟ ئەڵێن ئەتۆ بە ماڵەوە بڕۆ بۆ عیراق ئێمە پارەیەکی زۆرت دەخەینە ئیختیار و خۆشمان خەڵکت بۆ دەنێرین تۆش هەرچی مەعلوماتت هەیە پیێیان بڵێ و ئەوانیش بۆ ئێمەی دەهێننەوە ! هەڵبەت خۆشت ئەزانی ئەم جۆرە شتانە بە من ناکرێت و ئەگەر پێشم بکرێت نایکەم با ساڵی دوو سێ جار تێمهەڵدەن بە فەقیریش ئەژیم و بەڵام ، ( ئەو کانیەی ئاوم لێخواردووتەوە هیچ کاتێک بەردی تێناخەم و خیانەت بە خاکەکەی عێرقیش ناکەم ) لە ناو خەڵکیش سەر بەرز ئەژیم . لە دوایی بە شۆخیەوە پێکەنی وگوتی بەتەنیا بەر بەرەکانی دەوڵەتیش ئەکەم …! ( ب ٢، ل٩٢) شاگردەکەم هاواری کرد وەرن زیرەکیان کوشت..!! میرزا کەریم ..ئەو میرزا کەریمەی زیرەک لە کاسێتە دەنگیەکەی دا دەڵێ : میرزا کەریم … ئەمڕۆ من لە ئیرانا لە سایەی ئەودا دەژیم ! ئەو میرزا کەریمە بەردەوام گۆشەی نهێنی و تاریکی ژیانی زیرەکمان بۆ ئاشکرا دەکات و دەنووسێ : ڕۆژێک بە یانی ڕابیعە خانم هات بۆ ماڵی ئێمەو گوتی : کاکە ئێمە لێرە نامێنین لە گەڵ قسە کردنیشی دەستی کرد بە گریان !! گوتم ئاخر چی بووە چی ڕوویداوە با منیش بیزانم ؟ ڕابیعە خانم گوتی : کاکە وابزانم ئەگەر چێتر لێرە بمێنینەوە لەوانەیە شەوێک هەر بشمان کوژن (١٢)!! گوتم : ئاخر چی بووە چی ڕوویداوە با منیش بیزانم ؟
ڕابیعەخانم گوتی ئەم شەو ئەوەندەیان بە لولەی تفەنگ لە ( زیرەک ) داوە و هەرچی پولی هەشمان بوو هەموویان لێ ستاندووە ، هیچمان نەماوە ، منیش زۆرم پێ سەیر بوو ، دیسان بۆ لە زیرەکیان داوە ئەبێ هۆی چی بێت هەڵسام بە پەڵە جلم گۆڕی و سواری ماشینەکەم بووم چووم بۆ( کانی مەلا ئەحمەد ) دیم ( زیرەک) لەسەر کورسی دانیشتووە کە چاوی پێم کەوت زانی زۆر ناڕحەتم و بە پەرۆشم بۆی هەڵسایەوە زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی : ئەمە بە هاوارمەوە هاتووی ؟
گوتم : ئەمە چیت لێ قەوماوە ؟
دەستی بۆ کراسەکەی بردو هەلیدایەوە و گوتی : سەیرکە ؛ کاکە بزانە چیان بە سەر هێناوم ! کە سەیری سینەو پشتیم کرد بە ڕاستی موچڕکە بە بەری پێمدا هات و لە تۆقی سەرمەوە هاتە دەرەوە ، جێگای هەر لولە تفەنگێ لێان دابوو وەک بڵێی بە بۆیە شین ژمارە پێنج لەسەر سینگ و پشتی نووسرابێ وابوو جێگای قۆنداغی تفەنگ بە پانی و درێژی قۆنداغەکە پشتی زیرەکی شین ومۆر کرد بوو .
گوتم : زیرەک ئەتۆ ئەوانەت ناسی ؟
گوتی : نە بە خوا نەمناسین بەڵام ، کوڕە جحێلێکی باڵا بەرزیان تێدا بوو زۆر لایەنگری لێوە کردم بە ڕاستی ئەو نە بوایە شپرزەیان دەکردم ، زۆری تریش هەتیوێکی خرکەڵە ی چوار شانە شڕۆری تێدابوو زۆر بە بێ وجدانی لێیدام ئەو هەتیوە پیسە هەر هاتوو غاردایە ژوورەوەو شوشەیەکی ویسکی کوپەیی هەڵپچڕی نای بە سەریەوە (…) وەک عەسابەی فلیمەکان فڕی لێدەداو جوێنێکی پێدەدام ، ئاخیر من خۆم پێ نە گیراو گوتم : هەی نا پیاوی نا ئینسان ، ئە تۆ دزی یان ویسکی خۆری ؟ دانیشە با خزمەتت بکەم ! شوشەکەی داناو گوتی : هەی پیرە دایکت …(*١٣) ئەوە من بە پیاو نازانی ، ئەم جارە بە هەردوو دەستی تێمبەر بووئەگەر ئەو کوڕە باڵا بەرزە نە بوایە بە خوا شڕی ئەکردم ! گوتم هاتوونە سەرت و لێیان داوی و هەموو لە شیان شکاندووی سەرە ڕای ئەم هەموو لێدانە مەتحیان دەکەێ ؟ گوتی : ڕاستە ئەو نە وعەکەسانە هی مەتح کردن نین بەڵام ، دەگوترێ ئەویان لە ئەوەی تر چاکترە بەڵام ، چاکیان تێدا نیە ! گوتم : شکاتت کردووە ؟ گوتی : لە پێش تۆ ( ژاندارمە ) کان لێرە بوون و ( باز جۆیان ) لێ کردم بەڵام ، خۆ ناشوێرم بڵێم وەک مەسەلەکەیە کابراش دەکوژن و لە گەڵ جەنازەکەی ئەڕۆن !!
گوتم : زیرەک ئەتۆ ئەزانی بۆچی لێت ئەدەن بۆچی بە من ناڵێی ؟
بە دڵێکی پڕ باوەڕەوە سەیری منی کردو گوتی : ناوێرم دەردی خۆم بۆ کەس دەربڕم ، بەڵام ؛ هەڵبەت شت لە تۆ ناشارمەوە ئەگەر تۆزێک سەبر بگری و عەجەلەنەکەی تا وەختی خۆی دێت !
گوتم : یەعنی چی کاکە گیان قسە کردنیش سەبری دوێ ؟
گوتی : پێم نە گوتی وەزعی من وەزعێکی ( مەعمولی نیە ) ناوێرم دەردی دڵی خۆم لای هەموو کەس بکەم ! بەڵام ، ڕؤژێک دێت پڕ بەدەم هاوار بکەم و خەڵکیش حاڵی بکەم کە بۆ چی نایێڵن لە هیچ شوێنێک بحەوێمەوەو هەر وەختێکی ئارەزووشیان لێ بێت ئەوە بە هانەیەکم بۆ ئەدۆزنەوەو تێرو پڕ تێم هەڵدەدەن و دەڕۆنەوە !!
سەرم لە وەزعی زیرەک وسوڕمابوو هیچی لێ حالی نە بووم نا چار هیچی تر لێم نە کۆڵیەوە . دوو سێ ڕۆژ هێنایان و بردیان و دواجار پێیان گوت : کاکە تۆ چی دەکەی لەم چۆڵ و دوورە شارە ، بە قسەی ئێمە دەکەیت بڕۆ جێگایەکی تر بۆ خۆت کاسبی بکە باشترە هەتاکو شەوێکێس نەشیان کوشتوێ ؟!
گۆرانی خان باجی زیرەکی بە لێدان دا ..
دوا جاربە ناچاری کەل و پەلەکانی چایخانە هەڕاج دەکاو زیرەک سەرهەڵدەگرێ !
میرزا کەریم بەردەوامە لە گەڕان بە دوایی زیرەک ، گوتیان لە سبلاغە ، چووم ماڵەکەم دۆزیەوەو لە خاوەن ماڵم پرسی کوا زیرەک ؟ گوتی وەرە دانیشە تا بەسەر هاتی زیرەکت بۆ بگێڕمەوە ! گوتی : کە لە گەڵ ڕابیعە خانم هاتنە ئێرە ، من لێرە ژوورێکم پێدان ، ئێوارەیەک زیرەک لە گەڵ هەندێک برادەر دەچێتە دەرەوە ، بۆ ( ڕیستورانی – ئیپریم ) برادەران سەرگەرم دەبن و داوا لە زیرەک دەکەن گۆرانییان بۆ بڵێ ؛ زیرەک دڵیان ناشکێنی وگۆرانی ( خان باجی ) یان بۆ دەڵێ و دانیشتوان گوێیان لەدەنگی زیرەک دەبێت دەست دەکەن بە چەپڵە لێدان و فیکە لێدان ، بە جۆرێک دەنگیان دەگەیشتە خیابان ، لە خیابانیش پۆڵ پۆڵ خەڵک دەهاتنە بەردەرگای ڕێستوان و ئەوانیش دەستان بە چەپلە لێدان کرد ، سابلاغیش هەمیشە لە ژێر چاودێری دابوو ، لە ئیختیناق دا ئەژیان لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ، ئەم شتە هەمیشە وابوو نەیاندەهێشت خەڵکی زۆر پێکەوە کۆ ببنەوە !
ئەفسەرێکی ( شهربان ) هەمیشە لە گەڕان بوو لەگەڵ چەند پاسەبانی چەکدار ، ئەگەر نزیک ڕیستوانی ئیپیریم ئەم هەموو شڵۆقیە دەبینن ، یەکسەر ڕوویان کردە ئەوێ ، پاسە بانەکان یەکسەر لە ماشێن دابەزین و غاریان دایە سەر خەڵکە کە دەستیان کرد بە بەدەرکردن و بڵاوکدن و پاڵدانی خەڵک ، بە ڵام خەڵک ڕاهاتبوون لەولا پاڵ ئەدران و لەە سەر خۆیان پێدا ئە کردەوە…
ئەفسەرەکە چووە ژوورەوە دی جێی دانیشتن نەما بوو خەڵک بە پێوە چەپلە لێ ئەدەن و گۆرانیەکە دەگێڕنەوە ، ڕووی کردە زیرەک و هاواری کردو لە سەرخۆبە ئەمە چیە ئەم جێگایەتان شلۆغ کردووە ؟ کەس گوێی نەدایە ئەفسەرەکە و زیرەکیش گوێی نە دایێ تا گۆرانیەکەی تەواو کرد و گوتی جەناب سەروان گۆرانی گوتن قەدەغەنیە ، ئەتو بۆ هاتی زەوق ئێمە دەشکێنی ؟
ئەفسەرەکە گوتی : ئەم شلۆغیە قەدەغەیە ، ئەم شێوە گۆرانیە کە ببێتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک قەدەغەیە ! زیرەک گوتی : کاکە بۆچی لای ئێوە گۆرانی ئەڵێن و ڕەقسیشی بە دەمەوە ئەکەن لەسەر ڕۆخی خیابان یان لەناو پارکێک زۆر لێرە شلۆغ ترە بۆچی بۆ ئەوان قەدەغە نیە ، بۆ ئێمە کە لە ناو چوار دیوارێ ئەم ڕیستورانە تەنها یەک دەرگای هەیەو بێ پەنجەرەیە ، بە گۆرانی دەردی دڵی خۆم بە با بدەم بۆ دەبێ مانعتان هەبێ ؟
قسەیەک لە ئەفسەرەکەو قسەیەک لە زیرەک ، ئەفسەرەکە یەک زللەی لە بنا گوێی زیرەک دا ! ! زیرەکیش نە یکردە نامەردی و هەڵسایەوە پێوەو هەتا تێنی تێدا بوو زللەیەکی لەبن گوێی ئەفسەرەکە دایەوە و پشتاو پشت بەری دایەوە ، خەڵکی دەورو پشتی دایان پەلۆسیە سەریەک و بوو بە شەڕێک لە هەموو ئێرانت نەیانتوانیوە ئاوا لە ئەفسەرو پاسەبان بدەن وایان لێ کرد بوون خۆیان پێ لەسەر پێ ڕانەدەگیرا ، یەک لە پاسەبانەکان هەڵاتبوو خۆی گەیاندبووە شەهرەبانی و ئاگاداری کردبوونەوە ئەوا لە ڕێستورانی ئیپریم خەڵک لە ئەفسەرەو پاسەبانەکان دەدەن فەوری دەبێ بگەنە فریامان ..
ئەوەندەی پێ نە چوو دوو ماشێن پڕ لە پاسەبانی چەکدار لە بەردەم ڕیستوران خۆیان فڕیدایە خوارەوەو غاریان دایە ژوورەوە دەستیان کرد بە لێدانی خەلکەکە ، ئەو جارە بووە بای پاسەبانەکان تۆڵەی ئەوانی تریان کردەوە ، هەموویانیان خستە نێو ماشێن و بەتایبەت ئەفسەرە کە زۆری لە زیرەک دا و دوو دەستی لە پشتەوە بەستەوە لە بەر چاوی خەڵک دایە بەر شەق و سواری ماشێنی کرد ، بەڵام ، هەرچی لەشی ئەفسەرەکە بوو خوێنی پێدا ئەهاتە خوارەوە شەڕەکە کۆتایی هات و هەموویان بردن بۆ شارەبانی ، خەڵک زۆر هەولیاندا بۆ بەردانی زیرەک ، بەڵام ، ئەفسەرەکە هەموو خەلکەکەی بەرداو زیرەکی هێشتەوە ، بە هەردوو دەستی بەستراوەو خستیە نێو حەوزی حەوشەی شەهرەبانی ، دەم نادەمیش لێی هەڵدەستاو بە شەق و زللە بەردە بووە گیانی زیرەک تا ماندوو دەبوو ، ئا بەم شێوەیە زیرەک ئەم شەوەی بەم شکەنجەو ئازارەوە بەڕێ کرد تا وەختی بەیانی لە هۆشخۆی چوو خەریک بوو بمرێ ؛ ڕەوانەی بیمارستانیان کرد ، ئاغا ( محیەدینی دۆستالی ) بوو بە کەفیلی لە شارەبانی و زۆریشی هەرەشە لە ئەفسەرەکە کرد کە چۆنت وا لە خانندەیەکی کورد کردووە بۆ لێتداوە بت دابایە دادگا بە چ حەقێک شەو تا بەیانی لێی دەدەی ؟ خۆ بە خوا ئەگەر شتێکی لێبێت تا پائتەخت ڕاناوەستم هەموو کاربە دەستانی دەوڵەت تێدەگەینم کە چ زوڵم و زۆرێک لێرە بە سەر ئەچیت بێ ئەوەی کەس بتوانی قسەیەک بکات !؟ زیرەکی لە گەڵ خۆی بردە ماڵەوە و زیرەک زۆر سوپاسی کردو لە ماڵەوە کەوتە نێو جێگاو ڕۆژێک زیرەک گوتی : من لێرە دەڕۆم . منیش پێم گوت ئاخر بۆ دەڕۆی تاکەی دەی ماڵێ تۆ هەر بەسەر پشتی وڵاغەوە بێت با لە ناو ئێمەدا تۆزێک ئۆقرە بگری و بحەسێیتەوە ، سەیری منی کردو گوتی : ئەمن تازە ڕووم نیە لێرە بمێنمەوە پێنج و دوو ڕؤژێکم ماوە ئەچم بۆ شارێکی تر گچکەو نانێکیش هەردەبێ من و ڕابە سکمانی پێ تێر بکەین ، لە قسەکانی دیار بوو زۆر دڵشکاو بوو ..(پ٢، ل١٠٦)
بە ڕاستی ماندوو بووم هێندەی باسی لێدانەکانی زیرەکتان بۆ بنووسمەوە !!
ناچارم ئەوەش بنووسمەوە کە لە کاسێتی ناسراو بە کاسێتی ئەبوو سەباح ، دەردە دڵی زیرەکتان بۆ بگوێزمەوە ، زیرەک دەڵێ :ئومێدوارم پاکی نەکەیتەوە ، ئاغاز ئاغاز تەمەشای قسەی ڕابە مەکە ئەوەی بە سەرم هاتیە پێت دەڵیم ، دوایی دەردی دڵم هەیە ! دوای ئەم گۆرانیە ! ئەی هاوار ئەی هاوار من لە هیچا نە بووم ،هەژدە مانگ لە ئێراقا گیرام ! شەش مانگ لە ژێر شکەنجەی سازمانی ئەمنیەتی ئێراقا ، ئەوەی بە سەریان هێنام هێنام .. ئەوەی کە تەعزیب بوو کردیانم ئاخیری دەیانەویست بتلێکی بیر لە قینگم بڕن !! ! ( پێکەنینی دانیشتووەکان ؟؟) تکایە ئێوەش پێمەکەنن !! کوڕێکی خانەقینی پۆلیس بوو لەوێ گوتبووی ئەگەر هەرچیتان لێکردووە قەیدی ناکا من قبووڵم کردووە ، ئەگەر ئەوەی لێبکەن ئەم ئەمنە بە یەکا ئەدەم ..باشە ئەو خراپەی لە گەڵ کردم لەمنی دا کوشتمی ! ڕۆژێک پێشتر مانگێک لێیدام ..ئەمما دوایی جغارەی بۆ دێنام .. تا ئەو ڕؤژەی دەمرم مەمنوونیم ، بۆ خاتری خوا کاکە من ڕۆژگاری خۆم ئاوا بردووتە سەر ، هێنامیانە سلێمانی ..نە کەرکوک هێنامیانە کەرکوک نەء بمبوورن ! هێنامیانە کەرکوک لە کەرکوک بۆ موسل ، بە قەراغ بە قەراغ هەولێری جوانا کە ڕؤیشتم ڕۆژانێکئی خۆشم لێرە گوزەرەاندووە ، ئەی هاوار کوردی هەوڵێر کەسی بە دەرەوە نیە ، لە حاڵی من بپرسێ ، کە تۆ کابرا چ کارەی ؟یا چی لێرە ؟لەم ناو قەفەسەی پۆلیسخانە چییەکەی ؟ تەنیا نەفەرێک وەک خولە پیزەیان گرتبێ ! بە هەژدە پۆلیسەوە منیان ئەگرت و ئەبرد .. ئەی هاوار لەو ماڵە بووم لەم ماڵە بووم لێرە بووم ، فایدەی نە بوو هەرچی تەمەشام دەکرد ئەو ماڵانە کەبووم ، تەەشام دەکرد هەموو پەنجەرەکانیان دیار بوو قاپیەکانیان دیار بوو ، ئەمما ئ زیرەک جگە لەم پێشهات و هەژاری و بێ کاریەشی وەختێ لە ڕادیۆ بە فەرمی کاری کردووە، چ لە ڕادیۆی بە غدا چ لە ڕادیۆی تاران و کرماشان ، گەورەترین کار بەدەست و هونەرمەند لەم دەزگاو ڕادیۆیانە دژایەتی زیرەکیان کردووەو کاسێتیان ڕەشکردووتەوەو لێیانداوەو دوا جار بوونەتە هۆی دەرکردن و نانبڕانی و ئاوارەیی و کەوتنە بە ندیخانە لە ئیران و لە عیراق !ئەی هاوار هاوار بەشەر نە بوو بڵێ حەسەن زیرەک بۆ کوێ ئەبەن ؟، باوکم من خولە پیزەم ؟
زیرەک بەم گێرانەوەو دانپێدا نانە دەیەوێ بە خەڵکی کورد بڵێ .. براکانم ئاوا ژیاوم و لە نێو ئەم ژیانەشدا گۆرانیم بۆ گوتوون !! .. ئەوەی کە تەعزیب بوو کردیانم ئاخیری دەیانەویست بتلێکی بیر لە قینگم بڕن !! ! ( پێکەنینی دانیشتووەکان ؟؟) تکایە ئێوە پێ مەکەنن !!؟

-تاوانێک کە زیرەک بەرامبەر بە خۆی کردوویەتی : .. زیرەک بە هوشیاریەوە خۆی کرد بە قوربانی دوو شت ( هونەرەکەی و کورد بوونەکەی ) هەر لە کاسێتی ناسراو بە کاسێتی ئەبووسەباح دەفەرمووێ : (هونەر بۆ من کارێکی نەکرد بە دوایا بچم ، چۆن کوردم و بە کوردی قسەدەکەم !!) هەر لە بارەی کوردبوونەوە دەڵێ 🙁 بۆی بڕوام بەکورد نیە! (…) هێندەم نەماوە بمرم و بچمە ژێر گڵ و بە شەری کورد نەبینم !!) لێرە زیرەک بە گڵەییەوە باسی هونەردەکات و لەگەڵ ئەوەی بەم هونەرە بەرزەو ئەم هەموو خزمەتە مەزنەی بە هونەری کوردی کردووە ، ئەوەتە ئێستا لە نێوان دوو شاخێک چایخانەیەکی پەڕپوتم هەیەو کاسبی تێدا دەکەم ، هونەر وای نە کرد ..لەسایەی هونەر دا بژیم و بە هونەرەکەم بژیم ! ئەوە حاڵمە و هەر جارەی دوو سێ ساواکی دێن و لە خوێندا سوورم دەکەن !!
لە بارەی کورد بوونیشەوە دیسان گڵەیی دەکات کە هونەرمەندانی کورد ڕێزیان نەگرتووەو ئازریان داەونانیانبڕێوەو دەریان کردووە کە لە ڕادیۆ بووە !! بۆیە دەڵێ بڕوام بە کورد نیەو پێمخۆشە بمرم و بچمە ژێرگڵ و بەشەری کورد نەبێنم !! کە چێ لەسایەی خزمەت بە هونەری کوردی ئەوەتە حاڵـم و ئەوانەی کە لێم دەدەن و کێشەم بۆ دروست دەکەن زۆربەیان کوردن !!
زیرەک لە کورد بوون و هونەرمەندیەتی کورد پەشیمان نیە ! ئەو گڵەیی لە بەشێک بەناو هونەرمەندان و بەشێک لە کوردان دەکات .. کە بوونەتە هۆی زۆر ترو گەورە تر بوونی ئازارەکانی بە دەست کوردانەوە ، کە ئەم ئازارە چووەتە سەر ئازاری هەردوو دەوڵەتی ئێران و ئێراق – جێم نە بۆوە جێم نە بۆوە ئەی برای کوردم لە ئێراق و لە ئیران – و ئازاری نێو بەندیخانەکانیان !؟ ئەمەش جۆرێکە لە گێڕانەوەو دانپێدانانی ئەو ئازارانەی کە دیویەتی بە هۆی کورد بوون و هونەرمەند بوونیەوە !! هەر بەم هۆیەوەیە زۆر جار لە نێو گۆرانیەکانی دا هاوار دەکات و بە حەسرەتەوە دەڵێ : چیم کرد لە خۆم !؟ دوا جار پێاو سەری سوڕدەمینێ کە (هونەرمەند حەسەن زیرەک) لە نێو ئەم ژیانە دۆزەخیەدا ئەم دەنگە بە هەشتییەی لە کوێ هێناوە !؟؟

ئەنجام :
١-لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەردەکەوێ کە زیرەکی هونەرمەند ، یەکێ لەو کوردانەیە کە زۆر زوو و بە هۆشیاری و ئازایەتیەوە پێش هەمووان دانپێدانان دەکات .
٢-زیرەک لەم دانپێدانانە لە گوتنی هیچ بابەتێک ناپەنگێتەوەو بەدەنگی بەرزو بە ئاشکرا دەڵێ : دەیانویست بتلێکی بیرە لە قینگم ببڕن ! دەڵێ .. لێیاندام و دایکیان گام و لە قوزی دایکیان دەبردم ! دەڵێ ..ساواک داوام لێدەکات بچمە ئێراق و کاریان بۆ بکەم !؟
٣-هەر لەم لێکۆڵێەوە دا دەردەکەوێ ئەوانەی لە زیرەک دەدەن..ساواک و ئتلاعات و زەدەی ئیتلاعاتن ، واتە دەوڵەت خۆیەتی ، چۆن لە ڕادیۆش دەریانکرد ؟ !
٤-لەم لێکۆڵێنەوە دا دەردەکەوێ کە دەوڵەت ئامانجی کوشتنی زیرەکە ، ئەوەتە ڕؤژێ کە لە زیرەک دەدەن ڕابیعە خانم دەچیتە ماڵی میرزا کەریم و دەگری و دەڵێ : دەبێ لەم شوێنە بڕۆین دەنا ڕۆژێ دەشمان کوژن ! لە ژاندارمەری شکات دەکەن ، لە جیاتی پاراستنیا بە زیرەک دەڵێن : لێرە بڕۆ با ڕۆژێ نە شتان کوژن !؟ زیرەک خۆشی دەڵێ : خەڵکیش دەکوژن و لە گەڵ جەنازەکەشی دەچنە سەر قەبران ! دواجار زیرەک دەڵێ : هێندەم نەماوە ( بمرم – بمکوژن !!) و بچمە ژێر گڵ !؟
٥-لەم لێکۆڵینەوە دەردەکەوێ لە ڕؤژی دەرکردنی زیرەک لە ڕادیۆی تاران و کرماشان ، ساواک بە دوایەوەتی و لێناگەڕێ لە هیچ کارێک سەرکەوێ و لە هیچ شوێنێک بحەسێتەوەو بگیرسێتەوە ، هەر بۆیە بەردەوام لە گۆارانیەکانی دا دەڵێ .. جێم نیە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ بێ لانە خۆم !
زیرەک لە نێو گۆرانیەکانی دا زۆر جار باسی دەربەدەری و
ئاوارەیی خۆی دەکات ، بەڕیز عومەری سولتانی دەنووسێ : کە چووینە کانی مەلا ئەحمەد زیرەک زۆر بێ تاقەت بوو ، کە لە مێزەکەی ئێمە دوور کەوتەوە ، سەری بۆ ئاسمان هەڵبڕی و گوتی : خودایە ئەم جارە بۆ کوێندەر هەڵبێم ؟ میرزا کەریم دەنووسێ : لەم دواییەدا زیرەک ساواک سەراو دووی نا بوو لە هەموو جێگایەکەوە بە دوایەوە بوون و لێنەدەگەڕان لە هیچ جێگایەک بحەوێتەوە!؟
سەرنج و تێبینی و سەرچاوەکان :
(١)ڕۆژێک میوانی مامۆستا باکووری هونەرمەند بووین ، کە باس هاتە سەر زیرەک ئەم باسەی گێڕایەوە . (٢)مامۆستا محەمەدی ڕەمەزانی نووسەرو وەرگێڕی ناسراوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەم باسەی لە فەیسبوک بڵاکردووتەوە.
(٣)مامۆستا (بێستون پێشەوا) لە فەیسبوکەکەی خۆی باسی سەرۆک جاشێک دەکات کە پێشمەرگەی کوشتووەو خەڵکی بە گرتن داوە ، لەم دواییە چووەتە لای یەکێ لە قوربانیەکانی و داوای لێکردووە خەریکە دەچێتە حەج هاتووە گەردنی ئازابکات !! ئەمە دانپێدانانی جاشێکی کوردە !؟ (٤)چاوپێکەوتنێکی گرنگی (مام عەلی یاسەمەنی ) هەیە،کە مامۆستا محەمەدی ڕەمەزانی لەگەڵی کردووە ، لەساڵی ١٩٩٦ ، مام عەلی خزمێکی نزیکی هونەرمەند( حەسەن زیرەک )ەو ڕەفیقی منداڵیەتی و بابەتی گرنگ باس دەکات ، سیدی ئەو چاوپێکەوتنە مامۆستا محەمەد ڕەمەزانی گەورەیی کردوو وەک دیاریەک پێی بەخشێم ، سوپاسی دەکەم .
(٥)لێرە زیرەک وا باس دەکات کە پاش شۆڕشی ١٤ ی گەڵاوێژی ١٩٥٨ گەڕاوەتەوە ئیران ، کەچی هەواڵێ ئەوەش هەیە کە پێش شۆڕش بە چوارمانگێک گەڕاوەتەوە ! (٦)ڕۆژێک باسی زیرەکمان دەکرد ، بەڕێزێک گوتی : دایکی مێردی کردووتەوە !!؟ بەتانەوە ئەمەی گوت . منیش گوتم خۆزگە هەموو ئەوانەی دایکیان شوی دەکردەوە حەسەن زیرەکێکیان لێ دەردەچوو ، جا ئەوسا با شوکردنەوە خراپ بوایە !
(٧)من لام وایە پاش دەرکردنی زیرەک لە ڕادیۆی تاران زیرەک چووەتە کرماشان ، بەڵام ، کە کتێبی ( چریکەی کوردستان چاپ دەکات ) و فەرمانی گرتنی دەردەچێ لە لایەن ساواکەوە ، ئەوسا هەڵدێ و دێتەوە عێراق . (٨)بەداخەوە ئەم لێژنەیە چ لێژنەیەک بووە ، کە جەسارەتیان کردووە بە زیرەک بڵێن ..دەنگت بۆ ڕادیۆ ناگونجێ ! خۆزگە دەناسران ..
(٩)گفتوگۆیەکی زۆرو لێک جیا هەیە سەبارەت بە گەڕانەوەی زیرەک بۆ ئێران پاش شۆڕشی ١٩٥٨ ، زیرەک لە ژیاننامەکەشی دەنووسێ : مەخلەس (٥٨)ماڵم بەجێ هێشت هیچم نەهێنا بە عەزمی خوێ چێشت لێرەش هەردەڵێ دوای شۆڕشی ١٩٥٨ گەڕامەوە ئێران . (١٠)زیرەک لێرە باسی شاگردێکی دەکات ، لە کانی مەلا ئەحمەدو لە میوانخانەی سەقزیش زیرەک چەند شاگردێکی هەبووە ، ئەو بەڕێزانە دەتوانن زۆر شت لە بارەی زیرەکەوە باس بکەن ، هیوادارم لە ژیان مابن و یادگاریەکانیان لە گەڵ زیرەک بگێڕنەوە .
(١١)دکتۆر سەرکەوت ئەمین نووسەرو هونەرمەندێکی لێهاتووەو ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی هەیە و کاری زۆرو جوانی لەسەر ژیان و هونەری زیرەک کردووە . (١٢)لە کاتی لێدانەکانی زیرەک لە لایەن ساواکی و ئیلاعیاتیەکان و زەدەی ئیتلاعاتەکان ، زۆر جار ژاندارم و ئەفسەرەکان بە زیرەک دەڵێن؛( لێرە بڕۆ با ڕۆژێ نەشتانکوژن !!)جگە لە لیدان و شەرپێفرۆشتنەکان وشەی – نەشتانکوژن ) بەردەوام بۆ زیرک دوو بارە دەبێتەوە ، ئەمە ئەوە دەردەخات ، کە دژایەتیکردنی زیرەک لە لایان دەوڵەت و ساواکەوە بۆ کوشتنی زیرەک بووە ، هەر ئەوش بوو دواجار ژەهرخواردوویان کرد !!
(*١٣)لێر دڵنیام زیرەک قسەی ساواکیەکەی وەک خۆی گێڕاوەتەوە کە بە زیرەکی گوتووە 🙁 هەی دایکت بگێم ..)چۆن زیرەک دانپێدانانەکانی وەک خۆی گێراوەتەوە، بەڵام ، میرزا کەریم دڵی ناهاتووە ئەمە بنووسێ ..

مەولود ئیبراهیم حەسەن
٦/ ٢٠٢٣ – هەولێر

——————–
سەرچاوەکان :
-چریکەی کوردستان چاپی دووەم ،١٣٧٦ خورشیدی ،سازمانی انتشاراتی بورەکەیی
-حەسەن زیرەک و هەندێک لە بەسەرهاتەکانی –نووسین: میرزاکەریم خۆشناو ، بەرگی یەکەم ، ١٩٨٤، هەولێر

  • حەسەن زیرەک و هەندێ لە بەسەرهاتەکانی – نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو ، بەرگی دووەم .١٩٨٦ ،هەولێر
    -ساوک بۆچی حەسەن زیرەک ی کوشت – مەولود ئیبراهیم حەسەن- هەولێر – ٢٠١٢
    چاوپێکەوتنی ( مام عەلی یاسەمەنی ) خزمی نزیکی هونەرمەند حەسەن زیرەک وهاوڕێی منداڵی و تەمەنی ، چاپێکەوتن نووسەرو وەرگێڕی ناسراوی کورد مامۆستا (محەمەد ڕەمەزانی) لە ڕپژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٦ ز .
    وێنەکان:
    ١-زیرەک بەندیخانەی کرماشان
    ٢-زیرەک بەندیخانەی سلێمانی لەگەڵ کەمالی شەفیق
    ٣-زیرەک سلێمانی بەروێنکە سپیەکە
    ٤-زیرەک
    ٥- پەیکەری زیرەک دەسکردی هونەرمەند بەشیری ناسری
    ٦-تاران لەگەڵ ساکاری کچی



گرنگی ئاژیتاتۆر.. مەنسور حیکمەت

وەرگێڕانی:کاوە عومەر
(بەشێک لەقسەوباس لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆرگانە ناوەندییەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
دەقەکە لە کاسێتەوە وەرگیراوە
قۆناغی یەکەم ٩:٣٤ خولەکە
لە کۆبوونەوەیەکی بچووکدا دەتوانم زۆر ڕوونتر باسی بابەتەکە بکەم. ئەگەر باسەکە تێکەڵاو بوو، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە من ئەو بابەتەم نووسیبوو و نەمدەویست هەمان باس دووبارە بکەمەوە. کەمێک تێکەڵ بوو. بەڵام ئەوەی ئێمە دەیڵێین ئەمەیە: ڕەخنەگرتن لە شێوازی کاری پۆپۆلیستی، واتە جیابوونەوە لە شێوازی کاری چینایەتی کە دەتوانێت شۆڕشگەرایی وردەبۆرژوازی ڕێکبخات. ڕێکخستنی شۆڕشگێڕی وردە بۆرژوازی واتە ڕێکخستنی شۆڕشگێڕی تاکەکەسی و یەکێک لە بناغەکانی دابڕانی پۆپۆلیزم لە چینی کرێکار ئەوەیە کە توانای ڕێکخستنی چینی نییە لە شوینی ژیان و کارەکەیدا و ئێمەش ئەمان بەڕوونی گوتووە، واتە وەک دیاردەیەکی بابەتیی چین ڕێکبخەن. بەڵام ئەمە هێشتا نیوەی بابەتەکەیە. نیوەکەی تری باسەکە ئەوەیە کە بتوانین ڕێکخراوێک پێکبهێنێت کە بتوانێت چین تێیدا ڕێکبخرێت. واتە خەباتی چین بتوانرێت لە ڕێگەی کەناڵی ئەم ڕێکخراوەوە بەدوادا چوونی بۆ بکرێت. بۆیە ئەم ڕێکخراوە نەک هەر لەگەڵ تایبەتمەندییە بابەتییەکانی ژیانی چین – کە بینای هەرەمی و حەوزەکانی شون و ژیاندا- بەڵکو پێویستە لەگەڵ تایبەتمەندییە بابەتییەکانی خەباتی چینی کرێکاریشدا خۆی بگونجێنێت.

چوون بەرەو چینی کرێکار تەنیا بە مانای دروستکردنی ڕێکخراوێک بۆ کرێکاران نییە، بەڵکو بە مانای دروستکردنی ڕێکخراوێکە لە کرێکاران. وە ئەگەر شتێک بۆ ئەم لایە نەچەمێتەوە، ناتوانیت قاڵبێک کە لەم لاوە چەمابێتەوە بهێنیتە ئەم ئاستە و چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە قاڵب دروست ببێت. دەبێت سەیری ئەوە بکەیت کە چینی کرێکار بە شێوەیەکی بابەتیانە دەتوانێت چی بکات و ناتوانێت چی بکات. خاڵی بە هێزی لە کوێدایە و ئەو هێزەشی چۆن نیشان دەدات؟ وە حزبی کۆمۆنیست دەبێت ڕادەیەکی زۆر خۆی ڕێکبخات، نەک بەتەواوەتی. بەڵام ئەو شتەی کە دەبێت خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت بە شێوەیەکی واقیعی ئەوەیە کە چینی کرێکار چینێکە بەنهێنی بەرهەم ناهێنێت، بە ئاشکرا بەرهەم دەهێنێت و بە نهێنی ناڕەزایەتی دەرنابڕێت، بە ئاشکرا ناڕەزایەتی دەردەبڕێت، بە نهێنی شۆڕش ناکات، بە ئاشکرا شۆڕش دەکات. بەڵام حیزبی کۆمۆنیست دەبێ بە نهێنی کار بکات. پەیوەندی نێوان ئەم دوو دیاردەیە، لێکهەڵپێکانی ئەو کارە نهێنی-ئاشکرایەیە، تا ڕادەیەک کە هەموو شتێک لە کۆتاییدا دەبێتەئاشکرا، ڕاپەڕین کارێکیئاشکرایە.

بەڵام گونجاندنی حیزب لەگەڵ دیاردەی ڕێکخستنی خەباتی چینی کرێکار، بەشێوەیەک کە ئەم خەباتە دەتوانێت خۆی نیشان بدات، ئەولایەنی زۆری ئەو شتەیە کە دەتوانێت خۆی نیشان بدات، ئەمە ئامانجی ئێمەیە. و ئەمەش بە مانای ڕەهەندێکی جددیئاشکرای-ئامادە لە پێوەندی لەگەڵ چینی کرێکار و میکانیزمێکی زیندوو بۆ کارلێککردن لە نێوان حزبی کۆمۆنیست و چینی کرێکاردا دێت. ئەمەش توخمی ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست و ئاژیتاتۆری پرۆلیتاریا بۆ ئێمە بەرجەستە دەکاتەوە،لەبەر ئەوەی کە ڕێک ئەو توخمەی کە بەشێوازی نهێنی ناتوانێت بەتەواوەتی هەزم بکرێت بەڵام بەشی بزوتنەوەی خۆبەخییش نیە،توخمی ئاژیتاتری پڕۆلیتاریای کۆمۆنیستە.ئەمە جێگای لە حیزبدایە، ئەرکی لە بەردەم ڕیزەکانی کرێکاراندایە. هەزمکردنی ئەم دیاردەیە لە حیزبی کۆمۆنیستدا پێویستی بە باسکردنی شێوازی کارکردن تا بە فەرمی ناسینی ئەم ڕەهەندانەی خەباتی کرێکاری هەیە.
ئەگەر ئەمە بکەین، دەرئەنجامەکەی ئەمەیە، یان دەتوانم بڵێم کە ئەمە تەواو پێچەوانەی ئەم مەسەلەیە، کە حزبی کۆمۆنیست دەگۆڕێت بۆ بزووتنەوەیەکی کرێکاری و دەگۆڕێت بۆ حزبێکی کرێکاری پێشکەوتنخوازتر و نەک ببێتە حزبێکی کرێکاری کە هاوڕابێت لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستدا. وە ئەمە دەتوانێت ئێستا بە تەواوی بەم شێوەیە بێت. ئەو کرێکارانەی لەگەڵ ئێمە هاوڕان لەگەڵ ئێمە ڕێکخراوێک پێکدەهێنن، بەڵام ئایا ئەم حیزبە هەستیارترین و ئاگادارترین و پێشکەوتنخوازترین و ناڕازیتیترین کرێکارە؟ ئەگەربەمانا کتێبیەکەی بڵێین بەڵێ ئیتر، چونکە هەرکەسێک قبوڵمان بکات بەدڵنیاییەوە ژیرتر دەبێت. بەڵام ئەمە وەڵامی کێشەکە نییە. ئەوەی کەعەقڵی زیاتر دەبڕێت، بۆچی لە بەردەم پیشەسازی نەوتدا نییە کاتێک خەریکە شا بڕوخێنێت؟ ئەو کەسەی عەقڵی زیاترە، بۆچی لەبەردەم ناسیۆناڵ و کەنەدا درایدا نییە کاتێک باریکاد دەبینن و هێرش دەکەن؟ هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەم کەسە لەو پێگەی ڕابەریەدا نییە. هەروەها تایبەتمەندییەکیش هەیە کە ئیتر هەمووی بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێمەوە پەیوەست نییە، پەیوەندی بە پەیوەندی ئەو کەسەوە هەیە لەگەڵ چینەکەی.

بەم مانایە هەزمی ئەو جۆرە کرێکارە و ئەو ڕابەرە ئاژیتاتۆرە کۆمۆنیستییە بۆ حیزبی کۆمۆنیستی پێویستی بە باسکردنی شێوازی کارکردن هەیە. ئەگەر ئەم توخمانە لە ئێمەدا سەرهەڵبدەن و هەزم بکرێن، حزبی کۆمۆنیست بەشێوەیەکی واقێعی دەگۆڕێت بۆ بزووتنەوەیەکی خودی کرێکاران. پێکهاتنی بە واتای پێکهێنانی توانای کۆمۆنیستی چینی کرێکارە، نەک بەو مانایەی پێکهێنانی ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی بۆ چینی کرێکار، کە زۆرترینی بتوانێت پەیوەندییەکی جەماوەریی و کاریگەریی وشە و پەیوەندییەکی هەڵبژاردن لەگەڵ چینی کرێکاردا دابمەزرێنێت ، نەک پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی لەگەڵیدا یان پەیوەندی لەگەڵ ئەودا. ئەگەر ئەمە بەدیهات، ڕابەرایەتیکردنی خەباتی ئێستا بۆ ئێمە کێشە نییە. هەرچەندە لاواز بیت یان بەهێز بیت، بەڵام ئەمە هەر مومکینە. لە ئێستادا ئەگەر ئەم جۆرە کرێکارانە لە شارێکی دیاریکراودا لە ڕیزەکانی ئێمەدا بن، دەکرێ بڵێین ئێمە ڕابەرایەتی ئەم خەباتەمان کردووە، تەنانەت حەوزەشمان نەبووە. باشە ئەوە ڕوونە کە من نامەوێت ئەمە گشتگیر بکەم و بڵێم ئەمە نۆرمی کارەکانمانە. بە شێوەیەکی سیستماتیک کۆمیتەی شارەکان ئەم کارە بکەن، کۆمیتەی بەشەکان ئەم کارە بکەن. وە لەبنەڕەتدا دەتوانین خۆپیشاندانەکان تا ڕادەیەک ڕابەرایەتی بکەین تا بتوانین هێزەکانمان ڕێکبخەین و ڕێکخستنێکی هەمیشەییترمان هەبێت. بەڵام ئەمە مەرجێکی شیکاری کێشەکە نییە. مەرجی شیکاریی مەسەلەکە ئەوەیە کە کۆمۆنیزم بەشێکە لە خودی چینی کرێکار و ڕەوتی ناو خودی چینی کرێکارە. ئەگینا پراکتیکی نییە لە دەرەوە ڕابەرایەتی خەباتی چینی کرێکار بکرێت. دەکرێت لە هەندێک قۆناغدا ڕووبدات، کە ڕووکەش و ناکاریگەر و ناپایەدارە.

بەڕای من کاریگەری ئەم باسە لەسەر ڕێکخستنی جیاش ئەمەیە. لە ڕەخنەگرتن لە شێوازی کاری پۆپۆلیستیدا، بەرەو لای لێکبڕایش ڕۆیشتین، نەک لەبەر هۆکاری ئەمنی. بەڕای من هۆکارە ئەمنییەکان بە جددی وەرگیراون، چونکە ڕاستەقینەترین و کۆنکرێتیترین هۆکار بوون. به ڵام هه موو خاڵی من ئه وه یه ، ئه و حیزبه کرێکارییه ی که به ڕاستی هه یه ، ته نانه ت له ڕۆژی ڕوون و دیموکراسیشدا زۆر زیاتر دابڕاوترە له ڕێکخراوی پەیکار . بۆچی زیاتر دابڕاوە؟ چونکە لە دەوری پێشکەوتووترین بەشەکانی جینەکە لە پێشکەوتووترین یەکە و لقەکانیدا پێکهاتووە. ئەو ڕێکخراوە هەرەمییەی کە لەسەر ئەم کرێکارانە دانراوە بە باشترین شێوە ڕێنمایی دەکات، بەڵام خوارەوەی بێهۆش نییە و سەرەوەش هۆشیار. شۆڕشگێڕی لە سەرەوە بۆ ئیعتباری بەرپرسیارێتیەکان نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە بەرپرسیارێتی و خەباتی ڕاستەقینەی کۆمۆنیستی لەسەر زەوی. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە زۆر شوێن ئەگەر سەیر بکەن ئەو بڕیارنامانەی کە بۆ بەشەکانی خوارەوەی ڕێکخراوەکانمان دەری دەکەن لە حیزبی بەلشەفیدا دەرنەچوون. چۆنڕابەرایەتی خەباتێک بکەیت، چۆن بیکەیت یان نەکەیت ئەمە بڵاو بکەیتەوە یان بڵاوی نەکەیتەوە! بە بۆچوونی من کۆمیتەی ناوەندی بەلشەفییەکان هەواڵیان نەبوو لە قسەکانی چی دەڵێن لە لە هەموو وڵاتدا، تەنانەت لە دوای ساڵی ١٩١٧ و ١٩١٨یشەوە. بۆچی لەبەر ئەوەی باشە ڕابەری مەحەلیە کابرا ، کۆمۆنیستی ناوچەیە ، بە ڕێژەیەکی دیاریکراو ناوەند دیاری دەکات. پەیوەندییەکی بەرامبەری جددیە.

دابڕانی ڕاستەقینەی حزبی کرێکاری لە بڕیاردان، دابڕانەکەی لە دەستنیشانکردنی پرسەکاندا، بە گشتی شیکاری کۆنکرێتی واقیع و بەشداری، زۆر زیاترە لە ڕێکخستنی یەکپارچەیی موجاهید یان پیکار. ڕێکخراوێک کە خوارەوەی بە ئیعتیباری سەرەوەی بوونی خەباتکارانەی هەیە و چۆنیەتی ڕێکخستنی ڕێکخراوەیی لە نێوان یەکەکاندا هەبێت، فەلسەفەی بوونی ڕێکخراوەکە پێکدەهێنیت. بۆیە تا ڕادەیەکی دیاریکراو دەبوو بەرەو جیابوونەوە بڕۆین نەک جیابوونەوەی پەیوەندی – یەکێک لە هاوێکان بە دروستی لێک جیادەکاتەوە لە نێوان جیابوونەوەی پەیوەندی یان جیابوونەوەی سیاسی. حزبی کۆمۆنیست پچڕانی پەیوەندییەکان باش قبوڵ ناکات، ئەبێت هەرەمی پەیوەندییەکان مانایان هەبێت. بەڵام دابڕانی سیاسی مانای زۆری هەیە. یەک دوو مرەویج(برەوپێدەر)ی ڕێکخەر دەنێرن کە ئەرکیان هێنانی فڵانە بەشی دیاریکراوە لە کرێکاران بۆ ژێر ئاڵای حزبی بەلشەفیک. ئەویش دەڕوات. هیچ پەیوەندییەکیان بەوەوە نییە. ذەڕوات هەتا بێتەوەو ڕاپۆرتەکەی بدات. یان فڵانەکۆمیتە ئەرکێک دیاری دەکات تا فڵانە خەبات ڕابەرایەتی بکات، ئەوە تەنها شتێکە. دەبێت بەشداری بکات لە هەندێک جوڵەدا، دەبێت کار بکات بۆ ئەوەی سەربازەکان لە بەرەیەکەوە بێنە دەرەوە. ئەوەی کەزیاتر چی کارێک دەکات هیچ کەس پێیان ناڵێت. بەهیچ شێوەیەک لە حیزبە بەرفراوانەکەدا کەس ناتوانێت لەوە زیاتر بڵێت. یان لە حیزبێکدا کە بە هەر شێوەیەک بێت ڕووبەڕووی پرسی جۆراوجۆر دەبێتەوە، ئەگینا ناوەندگەرایی بۆی بێمانا دەبێت.
بە هەر حاڵ مەسەلەکە ئەوەیە کە جیابوونەوە لەبەر هۆکاری ئەمنی باسێکە، کە تایبەتە بە خۆی و دەتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ باسی لێبکرێت تا ئەم باسە جێی باوەڕە، بەڵام پلەیەکی زۆر بەرزتری جیابوونەوە سەبارەت بە ڕێکخراوی پۆپۆلیستی بۆ ئێمە هەمیشەییە. وە ئەمە ئەو واقیعەیە کە ناچارمان دەکات ڕۆڵی توخمە پێشەنگەکە لە خوارەوەی ڕێکخراوەکاندا بەفەرمی بناسین. ئەوە نییە کە ڕابەرەکان لە سەرەوە هەڵتۆقیون و لە خواریشەوە میکانیکی کەسانێک پێشڕەوەکان بن. ئەم دابڕانە سیاسییە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. گوتم ئەوە پچڕانی پەیوەندی و تەنانەت دەسەڵات نییە، بەڵکو پچڕانی پەیوەندییە لە دەستپێشخەری و ڕاپۆرتکردنی درێژخایەن و لە هەزار و یەک چەمکی دیکەدا کە دەتوانرێت ڕوون بکرێتەوە.

بەڵام ئەگەر گریمانە بکەین کە ئێستا ئەوە تێگەیشتنی ئێمەیە، لە پێوەندی لەگەڵ ڕوانگەی کارەکەماندا، دەڵێم کە کاتێک دەکرێت، پێویستە بچینە سەر ڕێکخراوێکی هەڕەمیی یەکگرتوو،بە هەر حاڵ، کە ئەم ڕێکخراوە کار لەسەر ماتریاڵێک بکات کە ئەم ماریاڵە ئیتر خشتەکەی تەواوی بێت. خانەی ئەم خشتە تەواو نییە. یەکەیەکی چالاکیی کە کۆمەڵێک مەیدانی حزبییە لەگەڵ پەیوەندییەکانیدا کە ئاژیتاتۆرە کۆمۆنیستەکان لەخۆدەگرێت، ئەمە دەتوانێت بنەمای کاری هەرەمیمان بێت. بەبێ ئەمە، ناچارین ڕێکخراوی نهێنی خۆمان لە شێوەی هەرەمی خۆیدا ڕاست بکەینەوە. بەڕای من ئەمە وەڵامی کێشەکە نییە، گەڕانەوە بۆ شتێک کە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

لانی کەم ئەگەر هاوڕێیان ڕەخنە لە باسەکە دەگرن، بەبێ گوێدانە ئەم شتانەی کە ڕەنگە بەبۆچونی خۆمان پێدەچێت بنەمایی بن ، و دەتوانن لە ڕەگەوە گفتوگۆ بکەن، لەسەرئەم لایەنە سێ یانە بکەن کە من گوتم.

جاری دووەم کاتژمێر ١٧:٠٦ خولەکە

چەند خاڵێک زیاد دەکەم هەم بۆ پێشگیری لە ڕەخنەگرانی ئیحتیمالی و هەم بۆ تەواوکردنی باسەکەی خۆم. هۆکاری ئەوەی کە بۆچی باسەکەم لە ئاستی شانەکان و شێوازی کار لە خوارە هێنایە ئاراوە و نەک تاکە بڵاوکراوە، لەبەر ئەوە بوو کە ویستم پەنجە بخەمە سەر لایەنی شێوازی کار. بەڕای من ئێمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنە تاکتیکییەکانی بزووتنەوەی کرێکاریدا هیچ ناڕوونییەکمان نییە. ئەگەر هەشمان بێت، ئەوا گرفتی ئۆرگانیمان نییە بۆ چارەسەرکردنی. وەک ئەوە نییە بڵێین کە ئێمە بە سروشتی مەیلی ئەوەمان هەیە کە مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی بزووتنەوەی کرێکاریدا نەکەین، بە بەشێوەی سروشتی ئەو مەرجانەمان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی بزووتنەوەی کرێکاری، بە بەشێوەی سروشتی بەهرەمان نییە بۆی، یان ئێمە بە سروشتی کەلێنی چینایەتییان هەیە لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی بزووتنەوەی کرێکاری، بە بڕوای من، ئەوە بەو شێوەیە نییە. ئەمەش بەتەواوی چارەسەر دەکرێت، دەتوانرێت لەڕێگەی کۆمیتەی ڕێکخستنەوە، مەکتەب سیاسییەوە، لەڕێگەی بەهێزکردنی دەستەی نوسەرانەوە چارەسەر بکرێت. دەتوانرێت بە دروستکردنی پەیوەندییەکی جددی لە نێوان چالاکوانان و دەستەی سەرنوسەردا چارەسەر بکرێت.

ئەوەی من ویستم بیڵێم، سروشتی تەواونەکراوی ئەو پچڕانە چینایەتییە بوو لە شێوازی کارکردنی پۆپۆلیستی، کە پێموایە پێش هەموو شتێک دەبێ خۆی لە ئاراستەکردنی هەڵسوڕاوە ناوخۆییەکانماندا نیشان بدات.ئەوەی کە مرۆڤ بەڕاستی لەگەڵ کام چینی کۆمەڵایەتییدا قوڵپ دەدات، یان ڕێکخراوە حزبییەکان لە ناوچەیەکدا، جا گشتگیرتر لەوەی کە شانەیەکی سێ کەسی بێت یان تۆڕێکی بیست و پێنج کەسی، ئەوەی کەلەگەڵ کێدا ڕێکدەکەوێت و هەوڵدەدات کێ بهێنێت لە ناوڕێڕەوی گفتوگۆکانی خۆیدا، کە مامەڵە لەگەڵ پرسەکاندا دەکات و دەیکاتە پرسی خۆی و لە کۆتاییدا هەوڵ ئەدات قوماشەکەی لەکێ پێکبهێنێت ، بەڕای من ئەمەباسێکیترە.

ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ڕێکخراوەکانمان لەسەر بنەمای باسکردنی شانەکان، کە من بە تەواوی جەختی لەسەر دەکەمەوە و دەڵێم تەنانەت بەم مانایە نەچووینەتە قۆناغێکی نوێوە، دەتوانن تا ڕادەیەک لە غیابی ئەم تێگەیشتنە دڵنیایە لە خەباتی کرێکاراندا بچن چین و بوون.ئامانجی چینی کرێکار لە کۆمەڵگادا، ئەمە جیاوازە لەوەی گۆڤارەکە باسی فڵان شتدا ناکات. پێم وایە ئێمە ئەم مەیلەمان هەیە. ئێمە بە شێوەیەکی بابەتیانە لە ڕەوتی ڕۆشنبیری- وردە-بۆرژوازی جیا دەبینەوە و بەرەو چینی کرێکار هەنگاو دەنێین. ئێمە بەرهەمی ڕادیکاڵبوونی خودی چینی کرێکار نەبووین و نین. پێم وایە ئەمە دەبێ بیست ساڵی تر لەبەر چاوی هەڵسوڕاوێکی حیزبی کۆمۆنیست بێت. ئەمە مەترسییەکە تەنانەت دوای شۆڕشی پرۆلیتاریاش هەڕەشەمان لێدەکات. واتە دەتوانێت سەرچاوەی بیرۆکراسی بێت، واتە دەتوانێت سەرچاوەی ئێمە باشتر دەزانین باکرێکار بەشداری نەکات بێت، دەتوانێت سەرچاوەی ئەنجامدانی کارەکان بێت لە سەرەوە. دەتوانێت سەرچاوەی نەبینینی میکانیزمە ڕاستەقینەکانی بڕیاردانی کرێکاران بێت. دەکرێت سەرچاوەی نەبینینی خاڵە بەهێزەکانی چینی کرێکار بێت، هەروەها دەشێت سەرچاوەی نەبینینی ئەو کەسانە بێت کە بە ئاسانی گوێڕایەڵی حیزب نابن- یان لانیکەم گوێڕایەڵ نابن بابەت نیە، دژایەتی ناکەن، بەڵام بە ئاسانی نابنە هەمان ڕەنگی حیزب. هه موو ئه مانه ده توانێت سه رچاوه ی کێشه بێت بۆ ئێمه و تەنانەت پاش وه ڕگرتنی ده سه ڵاتیش ببێتە بزووتنه وه یەکی چینایه تی تر ، وه ک چۆن له بزووتنه وه ی چینایه تی تر له دایک بووه .

حزبی بەلشەفیک جیاواز بوو. بەم مانایە لە ناڕەزایەتی کرێکاراندا بزووتنەوەی سەندیکای ڕووسیا و بزووتنەوەی حیزبییەکەی کۆبووەوە. ئەگەر بۆ نموونە یەکگرتنی سۆسیالیزمی زانستی بڕیار بوو ڕووبدات، ئەم تیۆرە لەگەڵ بەشە ناوخۆییەکەی وڵاتەکەیدا دەبوو. وا نەبوو بۆ نموونە ڕۆشنبیرانی نارۆدنیک ببنە سۆسیال دیموکرات. یەکەم سەندیکاکان کە لە باکور و باکوری ڕۆژئاوا و هتد سەرهەڵدەدەن، خودی کرێکارانن، کە بە چەسپاندن بەو بیرۆکە سۆسیال دیموکراسیانەی کە لە ئاسماندا بڵاوبوونەتەوە، هاوشانی ڕۆشنبیران بە شێوەیەکی سۆسیال دیموکراسی خۆیان ڕێکدەخەن. بەڵام ئەڵقەی کرێکارییە، کۆبوونەوەی کرێکارییە. ئەو کرێکارانە ئەوانەن کە زۆرترین ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە خاوەنکار هەیە، زۆرترینیان دەڵێن نەخێر بۆ چڕبوونەوەی ئیستغلالکردن. ئەم ڕەوتە سەر بە قۆناغێکی ڕادیکاڵبوونەوەی خودی چینی کرێکار لە ڕووسیا.
بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئێران سەر بە ڕادیکاڵ کردنی وردەبورژوازی و ڕەخنەگرتنە لە وردە بورژوازی لە لایەن بیری مارکسیستی و پاشان هەوڵدان بۆ تێکەڵ کردنی خۆی لەگەڵ ئەو پێکهاتە و فەلسەفەی بوونی چینی کرێکار. ئەمە بەڕای من زۆر جیاوازە. ئەمەش بەو مانایەیە کە کاتێک ئێمە ڕەخنە لە شێوازی کاری پۆپۆلیستی دەگرین، نەک تەنها میتۆدێکی ڕێکخراوەیی، بەڵکو پەیوەندی چینایەتی و گۆشەی ئاڕاستەکردنی چینایەتی لە پێشنیارکردنی پرسەکان بۆ خۆمان، و دیاریکردنی بینەرەکانمان دیاری دەکەین. کاتێک دەچینە لای ڕێکخراوە نهێنییەکان لە شوێنی ژیان و کاری کرێکاران، تا لەسەدا ٨٠ی ڕێگاکە بەرەو سەرەوە دەڕۆین. بەڵام کاتێک ئێمە لەو شوێنە دەوەستین کە کرێکار لە ئێمە جیا دەبێتەوە کاتێک ڕێگە بەخۆی دەدات ناڕەزایەتی دەرببڕێت، بەم مانایە نەمانتوانیوە ئەو ئۆرگانە و ئەو پێکهاتە تەشکیلاتییانە دروست بکەین کە ئەم ڕووداوە دەتوانێ لەناو حیزبدا ڕووبدات. حیزب لەگەڵ کرێکارانی ئاشکرا بچێتە گۆڕەپانی ئاشکرا، حیزب بە ناڕەزایەتی ئاشکرا هەنگاو بنێتە گۆڕەپانی خەباتی ئاشکراوە. چونکە حیزب هەمیشە لە وێستگەی پێش ناڕەزایەتی ئاشکرا لە پاس دادەبەزێت، دوای شکست سواری پاسەکە دەبێتەوە و لەگەڵیدا دەڕوات – یان دوای سەرکەوتن.

حیزب ناتوانێت بڕوات بەشداری ناڕەزایەتییەکە بکات! لە کاتێکدا تایبەتمەندی سۆسیال دیموکراسی ڕووسیا ئەوەیە کە لەبنەڕەتدا سۆسیال دیموکراتەکان دەست بە ناڕەزایەتییەکان دەکەن، تەنانەت کاتێکیش کەمترین ڕێکخستنی حزبییان هەیە، پرۆلیتاریای ئەڵمانیش هەر وەهایە. ئەمڕۆ بەتەواوی ئەمە تایبەتمەندی بزووتنەوەی چەپی بەریتانیایە. ناتوانرێت تێکەڵ بە ناڕەزایەتی کرێکاران بکرێت، کارگەرێکی کانەکان دێت و بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو سەری بە بەردێکدا دەدات باسی هەرجۆرە سۆسیالیزمێک بکەیت لە دەمی کرێکاری کانەوە دێتە دەرەوە. دەڵێت من بە خوێنی خۆم پارەی ئەم خەڵوزەم داوە، مناڵەکەم دوێنێ چووە ژێر داروپەردووی خەڵوزەوە بۆ ئەوەی کیلۆیەک خەڵوز لە کانەکە بۆ ماڵەکەم بهێنێت، پارەم داوە، هەڵیدەگرم. باشە ئەمە سۆسیالیزمە. دەڵێت خاوەندارێتی لێرە بۆ من جێی ڕێزی نەماوە، خاوەندارێتی ئەم کۆگا خەڵوزانە پەیوەندی بە منەوە نییە. واتە کرێکار چووەتە دامێنی سۆسیالیزم و دەربڕینی سۆسیالیستی خەباتێکی خۆبەخۆ لەسەر خەڵوز و حەقدەست، بەڵام بزووتنەوەی چەپ ناتوانێت ئەمە هەزم بکات، ناتوانێت لەگەڵیدا بچێتە ئەم گۆڕەپانەوە. خەبات دەدەن بەدەست سندیکالیزمەوە، دەیدەنە دەست بزووتنەوەی یەکێتیەکان و نێودەوڵەتی ئەمستردام و هاوشێوەکانی. ئەوان کار دەکەن، بۆ ئەم حاڵەتە گونجاون. سیستەمی تەشکیلاتی ئەو سیستەمێکە کە سەندیکاکانی کرێکاران (ئێستا بە شێوازی خۆی) ڕێگەی داوە بەشێک بن لە حیزبەکەی. بۆیە حیزب بەشدارە. ئێستا ڕابەری حزبی کۆمۆنیستە، یان ئاوێتەی پێشرەوی حزبی کرێکارانە، یان هەر جانەوەرێکە، ئاخر لە ڕابەری کرێکارانی هەمان کاندایە و ئەگەر حزبی کۆمۆنیست بەریتانیا بیەوێت بەشداری بکات، شتێک بە سکارگیل دەڵێت، یان سکارگیل شتێک دەڵێت کە بەڕیز نەیکەیت یان بیکەیت! حیزبی کۆمۆنیستی ئینگلتەرا لە ڕەوتی “کرێکاری پێشکەوتنخواز” ی لە دوو کەوانەدا ئینگلیزیدا جیا نییە. هەمان حیزبی پێداچوونەوەخواز. حزبی کرێکاران بە هیچ شێوەیەک جیا نییە. زاراوەی “کرێکار” خۆی لە نێو دووکەوانەدا هاتووە. دەمەوێت بڵێم بارودۆخی ئێمە زۆر جیاوازە. کاتێک سەیری ڕێکخراوە پۆپۆلیستەکان دەکەیت لە سەردەمی ڕاپەڕیندا، پەیوەندییەکی هەڵبژاردنی لەگەڵ چیندا هەیە، پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای گواستنەوەی پشتیوانی چین لە حیزبەوە یان یارمەتی حزب بۆ چین، لەسەر بنەمای چەمکەکانی وەک خۆشەویستی سۆزداری، دروستی هەڵوێستە سیاسییەکان، دەربڕینی ئارەزووی دڵ، نەک لەسەر پەیوەندییەک کە کرێکاریش خۆی ئەندامی حیزبە.

دەکرێت مانبگریت ، بۆچی “فیدائی” توانای ئەوەی نییە لە تەواوی ماوەی بوونی خۆیدا مانگرتن ڕێکبخات، کە دەتوانم بڵێم هەزاران کرێکاری پێشەنگی ئێران شانازییان بەوەوە دەکرد کە خۆیان بە فیدای بزانێت؟ چونکە لەگەڵ بوونی فیداییدا لە دژایەتیدایە . فیدایی ڕێکخراوێکی نهێنی -بانگەشەییە، ئەگەر ئاشکرا بێت، بانگەشەییە، ئەگەر نهێنی بێت، نهێنییە، بۆمب تەقێن و بەردەم زانکۆییە. بەڵام ڕێکخراوێک، تەنانەت ئیکۆنۆمیستی، کە یەک لەسەد و یەک لەهەزاری فیدایی هێزی هەیە، لەو کاتەدا دەیان و سەدان مانگرتن ئەنجام ئەدات، دەیان شورای کارگە دەگرێت بەدەستەوە. لەبنەڕەتدا ئەو چەمکی کۆنترۆڵی کرێکارەیمکە لە دوای ڕاپەڕین هاتە ئاراوە، پەیوەندی بە ڕێکخراوە چەپەکانەوە نەبوو. پێی دەوترێت خۆبەخۆ، بەڵام بەشێکە لە ڕەوتێکی دیاریکراو. ئەگەر ئەو ڕەوتە ئەم هۆشیارییە چینایەتی و مێژووییەی نەبێت شێوازێکی ڕێکخراوەیی بەخۆی بدات، ئێستا یان یەکێتیە یان حزبێکی چاکسازییە، ئەمە کێشەیەکی ترە. بەڵام واقیعەکە ئەوەیە کە ئەم کرێکارە سەر بەو بزووتنەوەیە. کەس لەسەرخۆ نییە، کرێکاری ئیکۆنۆمیست-سەندیکالیست خۆی دەبێتە ئەندامی حزبی مەنشفیک ئەگەر پێکبهێنن. ئێمە وا نین، کرێکارمان نییە، کرێکاری پێشکەوتنخوازمان نییە، بەو مانایەی کە ڕێکخراوەکانمان جۆرێک لە لێجیابووەوەی ناو چینی کرێکارنین بە قازانجی کۆمۆنیزم. پێویستە ئێمەبەم شێوەیە بین. واتە کاتێک چینی کرێکار ڕادیکاڵ دەبێت، خۆکارانە لە فراکسیۆنی کۆمۆنیستی کرێکاران خۆیان نزیک دەبێتەوە. کاتێک چینی کرێکار ڕوو لە ڕاست دەکات، کرێکاران خۆیان لەم کوتلە کۆمۆنیستییە جیا دەبنەوە. وەرچەرخانی بزووتنەوەی چینایەتی بۆ لای ڕاست، ئێستا لەژێر فشاری چاکسازی، لەژێر فشاری شەڕ، لەژێر فشاری ناسیۆنالیزمدا، هەرگیز ڕوونادات بۆ ئەوەی حزبی کۆمۆنیست جارێکی تربگۆڕێت بۆ حزبێکی مامۆستای زانکۆ.
حزبی بەلشەڤیک چەندە زەرەرمەند بێت، مانای وایە شانە مەیدانەکانی لەناو کرێکاراندا کەم دەبنەوە، ئەوان پەیڕەوی لە قسە و سیاسەتەکانی ناکەن. بەڵام ئەگەر بتەوێت حەلقەی هەڵبژاردنی بەلشەفییەکان بدۆزیتەوە، دواجار دەچیتە شوێنی کرێکارێک، لە دەرگای ماڵێک دەدەیت و دەچیتە ئەوێ. ئەم کرێکارە ئەندامی مەیدانەکەیە. وە ئەمە کێیە؟ ئەمە کەسێکە کە بوێری قسەکردنی هەیە تەنانەت ئەمڕۆش سەد کەس بەدوایدا دەڕۆن. دەمەوێت بڵێم جیاوازی نێوان حیزبێک کە لە دەرەوە بەرەو لای چین دەڕوات و حیزبێک کە دەرئەنجامی ڕادیکاڵبوونی چین و پەیوەندییەکەی بە مارکسیزمی شۆڕشگێڕەوە لە ڕووی کوالیتی و شێوازی کارەکەیەوە جیاوازی هەیە . لای ئەو ئەو شێوازی کارکردنەی کە کرێکاری پێشڕەو خۆی تێدا بوونی خۆ نیشان ، دەرونیە، بۆ ئێمەش نامۆیەە. پێویستە لەم بابەتە تێبگەین. هەر بۆیە من پێموایە لە پێوەندی لەگەڵ باسی شانەکانا، ئەمە جیاوازە لەوەی کە ئەگەر ئەرکەکانی ڕێکخستن دیاری بکەین، ئەم باسە لەوێدا جێی دەبێتەوە. من پێم وایە ئەمە بەتەواوەتی دژ بەیەک نییە (وەک خوسرەو وتی)، بەڵکو لە ڕوونکردنەوەی ئەرکە ڕێکخراوەییەکاندا بۆ شانەکان تێدەپەڕێت. ئەمە هەڵوێستێکە، نەریتێکە،پەیوەستی چینایەتی بە سەرقاڵییەکی سیاسییەوەیە، ئەمە دەبێت دروست بکرێت. ئەمەش تا ئەو ڕادەیە بەدەست دێت کە هەمان کرێکاری ئاسایی هێشتا تۆڕەکانمان پێکدەهێنێت. بەڵام تا ئەو ڕادەیەی ئێمە لە تواناکانی توخمە پێشەنگەکەی چینەکە بێ ئاگا بین، نایانناسین و تەنانەت بە ڕادەی پێویست بەهایان بۆ دانانێن، ئەم کاردانەوەیە بەرامبەر بەم میتۆدە نیشانی دەدات. بۆچی؟ ئێمە دەڵێین ڕەفیق ئێکس یەکێکە لە پێشەنگەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، یان فڵان کەس هاتووە لەگەڵمان و پێی گوتین لە دەوروبەرمان بڵاو مەکەنەوە، تەنها گۆڤارەکەم بدەنێ، ناتبینم! واتە ڕێکخراوەکەت توانای هەزمکردنی منی نییە، هەروەها توانای هەزمکردنی ڕێکخراوەکەتم نییە. ئەگینا هەر وەک خوسرەو وتی ئەگەر ڕێکخراوەکان بنەمای هێزی کرێکاران بن، ڕەنگە ئەو هاوڕێ ئێکسەی لەگەڵمان دێت لەبنەڕەتدا کەمێک خەیاڵی ئاسودە بێت. ئیتر پەیوەندییەکەی لەگەڵ حیزبدا دروست بووە، ئەگەر بیگرن، ژن و منداڵەکەی سەلامەت دەبن، ئەگەر بیانەوێت بیگرن، بە دوو ئۆتۆمبێل دەیبەن و دە ماڵیش دەتوانن بیپارێزن. جگە لەوەش هەزار و یەک ڕێگا و بیری فێری دەکەن کە نەیدەزانی، چۆن ئەم کارانە بکات. دەتوانن لەم شارە بیانبەن بۆ ئەو شارە ئەگەر هەر مەترسییەک هەبێت. جگە لەوەش کاتێک کە قسەوباس دەکات، ئەگەر پێشتر دەبوو قەناعەت پێبکات، ئەمجارە دوو سێ کەس لەناو قەرەباڵغیدا دەڵێن تۆ ڕاستی دەڵێیت.

بەڵام ئەو هەست بەم جۆرە ناکات سەبارەت بە ئێمە. هەستی ئەو ئەوەیە کە ڕێکخراوەکە پەیوەستە بە چینەوە (ئێستا هەرچۆنێک بێت الحمدلللە بووینەتە زیادەیەک لەسەر چین!) ئەم ڕەوتەهاتووە پەیوەندی پێوە کردووە، لەکاتێکدائەبێت پێچەوانەکەی بێت.ئەبێت پێچەوانە بێت، واتە باشترین توخمەکانی چین لە ئیسفەهان باشترین توخمەکانی چالاکییەکانمان بن. و لە کۆتاییدا ئەگەر بڕیارە ڕابەریی ئەم حیزبە هەڵبژێردرێت، باشترین کرێکارانی پێشەنگ بۆچوون نادەن، مامناوەندەکان بۆچوونێک دەدەن. بۆ چی؟ چونکە بەرنامەکەی قبوڵ کرد! بۆچی بەرنامەکەت قبوڵ کرد؟ چونکە کوڕی پورەکەمم بەرنامەکەی قبوڵ کرد، بەشێکی بەم شێوەیە هات. ئێمە چووین و کارمان لەسەر بەشێک کردووە و هێناومانە. ئەو بەرنامەی قبوڵ کردووە، بەڵام هێشتا ئەو ئاستە سیاسی و ڕەخنەییەی نییە کە ئەو کرێکارە پێشەنگە کە هێشتا بەرنامەی ئێمەی قبوڵ نەکردووە. دەڵێ ئاخر قسەکانی ئێوە سەبارەت بە یەکێتی سۆڤیەت ناتەواوە، ئائەمەیان هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتی سۆڤیەتەکەیەوە نییە.

ئێستا ڕەنگە کرێکارێک لە شانە وەربگرین و بیکەین بە کرێکاری کۆمۆنیست و با بچێتە ناو حیزبەوە، هەرگیز تێکەڵ بە کرێکارانی تر نابێت، دەتوانین بڵێین زۆر پێشکەوتنخوازە، چونکە ئێمە هەر لە منداڵییەوە پەروەردەمان کردووە . بەڵام ئەو کرێکارەی لە پێش ئێمەیە هەستیارە بە پرسەکانی بزووتنەوەی چینایەتی، هەستیارترین توخمە لە دەوروبەرەکەیدا، هەر بۆیە دینامیکترین توخمە لە دەوروبەرەکەیدا. کرێکارێکی بەرهەمدار کە حەقدەستەکەی پێدرا و لەگەڵ ژن و منداڵەکانیدا دەچووەوە ماڵەوە و هەرگیز هیچی نەکرد، ئێستاش هاتووە لەگەڵ ئێمەدا باسێک دەکات، کرێکارێکی هەستیار کە ناڕەزایەتی دەربڕی کاتێک حەقدەستەکەی وەرگرت، ژنەکەی دەخستە سەر خەت ئەگەر بڕیار بوو لەکارەکەی بێکاریان بکەن، یان لەمافی منداڵەکانی بدەن ، ئەوا لەچکەکەی سەری لادەبرد. ئەو کرێکارە جیاوازە لەو کرێکارەی کە ئێمە بەم شێوەیە ڕادەکێشین. ئێستا، ئێمە ئەوانە بەرەولای خۆمان ڕاناکێشین کە دواکەوتوون، نەک ئەوانەی پێشەنگن، ئێمە ناوەند کۆدەکەینەوە. هۆکارەکە چیە؟ لە ناوەڕاستی خەباتەکەیدا چاوەڕوانییەکانی کەمن، شانازی بە کۆمۆنیزمەوە زۆرە، ئەزموونەکەی ئەوەندە نییە کەمەیدانێکی سەربەخۆ بۆ خەباتی خۆی بناسێت وهەر ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی بزانێت کە دەبێت خەبات بکات، ئەم کەسە لەگەڵ ئێمەدا دێت. بەڵام ئەو کرێکارەی کە ئەزمونی ئەوەندە هەیە بڵێت ئای بابە گیان من لەگەڵ ئەم شانەیەدا چی لەم مانگرتنە بکەم؟ ناتوانم بێمە مەیدان. ئەگەر ڕێکەوتێکتان لەگەڵ بکەم سبەی دەستگیر دەکرێم،مەگەر نازانن چەند کەستان هەتا ئێستا وێنەکانتان بەردەستی پۆلیسەوە کەوتووە ؟ مەیە ماڵەکەم بەم شێوەیە! بۆچی منت نارد بۆ چاپکردن؟ ئێمە ناتوانین ئەم کرێکارە هەزم بکەین. کرێکارێک کە دەڵێت “بابەگیان مانگی جارێک دەتبینین”، ئەویش حەسەنەکەی ئێوە دەبینێت، تۆ کارەکانت بکە، حەسەن دێت، هەموو بڵاوکراوەکان پێکەوە دەخوێنینەوە، تۆ هەرچیت هەبێت بیڵێیت، تۆش هەر قسەیەکت هەیە هەمووی دەڵێیت ، و ئەویش بۆچوونی تۆ وەردەگرێت. ئەگەر لێت بدرێت حەسەن دەڕوات، ئەگەر لێمان بدرێت حەسەنیش دەڕواتەوە… ئاخر ئەم کرێکارە جیاوازە لەو کەسەی کە لە شانەکەی ئێمەدایە، چاپ دەکات و کار دەکات، دەچێتە شوێنی مەوعیدەکانی، و پەیوەندی دەکات .
ئەگەر ئەو کرێکارە بچێتە پێشەوەی ڕیزەکە و بڵێت تا مووچەی یەکسان بۆ کارێکی یەکسان نەبێت ئێمە دەوام دەوەستێنین، ئەوا خەریکە هەڵویستەکانی ئێمە وەردەگرێت. نابێت هێمای چەکوش و داس بخاتە سەر پێشەوەی خۆی. ئەم کرێکارە لە ڕیزەکانی ئێمەدا نییە. وە ئەوەی لە ڕیزەکانی ئێمەدایە ناتوانێت بچێتە پێشەوەی ڕیزەکە و بڵێت “تا کرێ یەکسان بێت…” لەبەر چەند هۆکارێک: یەکەم، چونکە گوێی لێناگرن، دووەم، ئەگەر بچێت شانەکە دەترسێت، ئەگەر بیگرن، شانەکەش دەگرن، سێیەمیش، خۆی ئەگەر بچێتە پێشەوە، قۆڵ و قاچی لەدەست دەدات. ئەو بەشەی کە دەتوانێت ئەمە بکات لای ئێمە نییە. ئەگەر بمانەوێت لەگەڵمان بێت، دەبێت بتوانین ئەو پێکهاتە بۆماوەییەی ڕێکخراوەکەمان بگوێزینەوە بەو کۆدە بۆماوەییەی ئەو چینە، ئەو توێژەی چیبەکەە. ئەگینا ناتوانرێت بەم کەیسەوە چاک بکرێت. لەگەڵ ئەو شتەدا دەڕوات کە لەگەڵ ئەرکەکەیدا دەگونجێت و لەسەر زەوی قفڵ کراوە. لەوانەیە ئیکۆنۆمیست نەبێت، بەڵام ئیکۆنۆمیسزم بوون تاکە ڕێگایە بۆ ڕێکخستن، ڕێکخستنی جدی. چونکە لە ناو ڕێکخراودا بەدوای هێزی خۆیدا دەگەڕێت. پێم وایە ئەمە ڕوانینێکە. بۆ ئه وه ی ئه م ڕوانینه دروست بێت، به بۆچوونی من پێویسته ڕێز و نزیکیی ئاژیتاتۆر له بانگەشەکانماندا زیاتر بکه ین. لە هەمان کاتدا پێویستە ئەوەندە جەخت لەسەر گرنگی بوارەکان بکەینەوە و لە هەمان کاتدا پەیوەندی جددی نێوان مەیدان و ئاژیتاتۆر ئەوەندە ڕوون بکەینەوە کە هەرچەندە من ڕۆشنبیرێک بووم لە بوارەکەمدا، بەڵام تێدەگەیشتم چی جۆرێک لە پەیوەندی کە پێویستە لەگەڵ ئەم کەسەدا هەمانبێت. حیزبی تودە چۆن دوو ساڵە پەیوەندی لەگەڵ “ناخدا ئەفزالی” هەیە؟! بڵاوکراوەکانی پێدەدات، بڵاوکراوە ناوخۆییەکانی پێدەدات، دەنگی خۆی وەردەگرێت، ئەندامی حیزبی تودەیە. هەمووان دەزانن کە ئەو بەرپرسی هێزی دەریاییە. باشە ئەو “ئاژیتاتۆر”ی ئەوانە لە وەرگێڕانەکاندا. ڕابەری عەمەلی یەک ڕەوتێکە. دەتوانێت بەشداری لە […] و لە پێداچوونەوەگەراییدا لەسەرە بکات.

هەزار و یەک کەس کاردەکەن بۆ پاراستنی ئەو توخمە و لانیکەم ٦-٧ کەس کاریان دەکرد. ئەمە بینایەکە کە خۆی لەگەڵ توخمە گشتیەکەی کاردا گونجاندووە، زۆر کەس کاردەکەن بۆ ئەوەی “ئاژیتاتۆر”ەکە کار بکات. ڕێکخراوەکەمان بە فەرمی دان بەوەدا نانێت کە ” ئاژیتاتۆر چاوەڕوانییەکی زۆری هەیە، نایەوێت بێتە کۆبوونەوە و خۆی بشارێتەوە، دەچێتە بەردەم کرێکاران، و دەڵێت بڵاوکراوەکانتان بدەن و ئەو حزبانە ئێوە نادۆزنەوە”! ڕێکخراوەکانی ئێمە ناتوانن ئەمە هەزم بکەن، نە لە ڕوانگەی ئەخلاقیەوە، نە لە ڕوانگەی ڕێکخراوەیی، نە لە ڕوانگەی ئۆرگانیکەوە، نە لە ڕوانگەی شێوازی کارکردنەوە. ئارگومێنتی من ئەوەیە کە ئێمە شتێک بکەین تا ئەو ئەمە هەزم بکات. واتە بەشێک لە گوشارەکانمان بۆ سەر کرێکارانی پێشکەوتنخواز بەو ئاراستەیە بێت کە ئێوە حیزبێک پێکبهێنن و ئەم حیزبە حیزبێکی پۆپۆلیستی نییە، حیزبێکە بە تایبەتی بۆ ئەم بزووتنەوەیە. بەڵام وشەی سەرەوە ناچێتە سەر حسابی حیزب، پێویستە ئێمە لە ئەڵقەکانی خۆیدا ببینێت.

خاڵێکی تر ئەوەیە کە ڕەفیق تەقی باسی یەکەکەی کرد، من ویستم جیاوازی لە نێوان یەکەی وزە و یەکەی ماددیدا دروست بکەم، بە نزیکەیی. یان لە شێوەی ڕێکخستنێکی دیاریکراوی بەکارهێنانی وزە لەگەڵ ئەو یەکە ماددییەی کە ئەم وزەیە بەکاردەهێنێت. خانەیەک خانەیە هەروەک چۆن گوڵدان گوڵدانە و دەتوانێت لەسەر تاقێکەوە بکەوێتە بەسەر سەرمدا، دەتوانێتیش گوڵ لە ناوییەوە بێتە دەرەوە. کاتێک دەڵێین گوڵدانێک بە هەموو لایەنەکانییەوە، بە گوڵ و گیا و هەموو شتێکەوە، دەڵێین گوڵدان. مەبەستم ئەوەیە یەکەی چالاکیی چییە، ئەو چالاکییەی کە خۆ بەرزدەکاتەوە؟ چ جۆرە ئارایشێک وەردەگرێت؟ دەتوانرێت خانەکە پێناسە بکرێت، بەڵام دەتوانێت لە شوێنێکدا بوەستێت کە نەگاتە ئەو کۆمەڵە چالاکییە کە دەتوانرێت لێیەوە ئاستێکی بەرز بکرێتەوە. یەکێک لە لقەکانی ئەم چالاکییە پەیوەندییە لەگەڵ کرێکارانی پێشکەوتوو، کە دەبێت لە شانەکانی خۆماندا دروستی بکەین. وە ئەگەر ئەمە دروست بکەین، هیچ ناڕوونییەک دروست نابێت. بەڕای من قۆناغێکی نوێی فراوانکردنی بوارەکانمان سەرهەڵدەدات. ئەوانەی بە قۆناغە سەرەتاییەکانی بوارێکدا تێدەپەڕن، ئەوانەی بوونەتە مەیدانێکی وا تێدەگەن “ئێستا بڕۆنە سەر بازنە پێشکەوتنخوازەکان و بیانهێننە سەر خەت” مانای چییە. وە ئەمە قۆناغێکە کە پێموایە وا دەکات ڕابەرایەتیمان ناچار نەبێت زۆر کار بکات، بۆ نموونە زۆر “شەربەتی لیمۆ” [بە نامەکانەوە کە پەیامی نەبینراویان تێدایە]. ئەگەر باسی ڕادیۆی بۆ بکەیت، بە ئاسانی دەتوانێت کاری خۆی بکات، یان ئەگەر دابەشکردنی گۆڤارەکەمان ڕێکخستبێت، و ئەم گۆڤارە ناوەڕۆکی گونجاوی هەبێت.

بنەمای ئەم بابەتە زارەکییە. ئەمە دەقێکە لە کاسێتی کۆبونەوەوە لەلایەن دێنیس میر (ئازاد)ئامادەکراوە. ٦\٧\٢٠٠٩
تێبینی وەرگێڕ:ئەم بابەتە لە ئەرشیڤی مەنسور حیکمەتدا بەپێی ڕیزبەندی ساڵەکان لە ساڵی ١٩٨٥دا دانراوە.
hekmat.public-archive.net #4012fa.html




باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر عێراقدا.. عوسمانی حاجی مارف

داگیرکاری هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی سەدام و وێرانکردنی بنەما ئابوریەکانی، ئەو واقعیەتە بوو کە عێراقی کردە مەیدانێکی سیاسی ئاواڵا بۆ دەخالەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران. لەو بارەیەوە کۆماری ئیسلامی، عێراقی کردە بنکەو مەیدانێکی تایبەت و فراوان بۆ چالاکیە سیاسی و تیرۆریستیەکانی لە ناوچەکەدا. تا ئێستاش هۆکارێکی سەرەکی لە ناجێگیری سیاسی لە عێراقدا دەورو دەخالەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامیە لە پێکهێنان و پشتگیری هێزی میلیشیای لایەنە شیعەکان. لەهەمانکاتدا دەورو کاریگەری ڕاستەوخۆ دەبینێت لە پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراقدا. بەجیا لەوانەش لەباری ئابوریشەوە بازاڕی عێراقی کردۆتە بازاڕێکی گەورەی ساغکردنەوەی کاڵاکانی. بەمانایەک عێراق بۆتە نازو نیعمەتێکی تایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی.
ئەو دەروازانەی دەکەونە سەر سنووری ١٦٠٠ کیلۆمەتری نێوان عێراق و ئێران، لە ستراتیجی ئێراندا بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر عێراقدا، پێگەیەکی دیار و بەرچاویان بۆ ئابوری ئێران هەیە. ئەم ستراتیژە لەڕێگەی سیستەمێکی سیاسیی وەها بەرێوەدەبرێت کە پێکهاتەکانی حکومەتی عێراق بەگشتی پاشکۆبونی خۆی بۆ ئێران بەرجەستەکردۆتەوە. کۆماری ئیسلامی توانیویەتی لە هەموو ئاستە سیاسی و دامەزراوەیەکاندا سیستماتیک بچێتە ناوەوەو کۆنترۆڵی بازاڕی عێراق بکات. هەروەها ئەم ستراتیژە عێراقی کردۆتە بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵا ئێرانیەکان، کە زۆربەی کاڵاکان بە دەروازە سنووریەکان بەمەرجی ئیمتیازاتدان بە ئێران تێدەپەڕێت. ناسیۆنالیزمی عێراقی، کە زیاتر بە دژایەتیکردنی هەژموونی ئێران لە عێراقدا پێناسە دەکرا، ئێستا لەم دۆخەدا بەناچاری دەرگای بازاڕەکەی بۆ ئیران کراوەیە.
لە نێوان عێراق و ئێراندا(٩)نۆ دەروازەی سنوری فەرمی هەیە، کە لە ساڵی ٢٠١٢دا گرنگیەکی زیاتری بەدەستهێناوە، کاتێک عەلی خامەنەیی، خوازیاری بەرەوپێشبردنی ئەو شتە بوو کە بە “ئابووری بەرگری ئێران” ناوی برد. دەروازەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ گرنگی زیاتریان پێدرا، کاتێک ئێران بیرۆکەی ئابووری بەرەنگاری گۆڕی بۆ سیاسەتێکی حکومەتەکەی، لەبەرامبەر زیادبوونی ئابلوقە ئابووریەکانی ڕۆژئاوادا. لەبەرامبەریدا کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی داوە بەرهەمهێنانی کاڵای غەیرە نەوتی لە پێشینەی کارەکانیدا بخاتە پێشەوە، تا ببێتە سەرچاوەیەکی تری داهات لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتدا. بەم شێوەیە ئێران دەستی کرد بە دروستکردنی تۆڕێکی بەرفراوان لە کۆمپانیای وەهمی، بۆئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی دۆلاری ئەمریکی لە عێراق بەدەست بهێنن و بە قاچاخ بیخەنە ناو ئێرانەوە. ئەم سیاسەتە نوێیە کاریگەری هەبوو. لە ساڵی ٢٠١١ واتە پێش ئەوەی ئەم سیاسەتە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەهای هەناردەی ئێران بۆ بەرهەمە غەیرە نەوتیەکان ٢٦.٦٥ ملیار دۆلار بووە. لە ساڵی٢٠١٣ بەهای ئەو هەناردەکردنانە٢٨،٣٦ ملیار دۆلار بووە،. لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆی بەهای هەناردەکردنی غەیرە نەوتی ئێران گەیشتووەتە ٤٠ ملیار و ٧٤ ملیۆن دۆلار.
لە مانگی نیسانی ٢٠١٩، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران، داوای کردوە کە “قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی” بە بەرهەمە وزەییەکانەوە زیاد بکرێت بۆئەوەی بگاتە زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار لەساڵێکدا. هەر لەو ساڵەدا جەواد زەریفی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، عێراق “هاوبەشە بازرگانیە گەورەکەمانە”. چونکە ڕۆیشتنی یەکلایەنەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق وەک جۆرێک لە مامەڵەی ئابووری یەکسان نیشان ئەدرا. بەڵام واقیعی دۆخەکە ئەوەیە کە عێراق هیچ بە ئێران نافرۆشێت. هەموو شتێک کە لە ئێرانەوە هەناردە دەکرێت بۆ عێراق بە دەروازە سنووریە فەرمیەکاندا تێدەپەڕێت. هەروەها دەزگای نافەرمیش هەن کە بە گشتی لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و لایەنگری ئێران و باندەمافیاکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، بەتایبەتی چەک و مادەی هۆشبەر.
جگە لەوەش ئێران هەمیشە دۆخی ناسکی دەوڵەتی عێراقی زیاتر قۆستۆتەوە. پەرەسەندنی هەڕەشەی داعش بووە هۆی ئەوەی نوری مالیکی لە ساڵی ٢٠١٤دا بڕیارێک بدات و داوا لە میلیشیاکان بکات سوپایەکی خۆبەخش پێکبهێنن بۆ پڕکردنەوەی بێتوانایی و لاوازیەکانی سوپای عێراق، کە بەهۆی شلوشێواوی و گەندەڵیەوە هیچ بەرگریەکی بۆ نەکرا. ئەو سوپایە هەر لەسەرەتای بەرەکانی شەڕدا ئاستێکی خراپیان نواندو لە موسڵ هەڵاتن. ئێران پشتیوانی ئەم هەنگاوەی مالکی کرد و سوودی لێوەرگرت. تەنانەت ئەو فەتوایەی کە لەلایەن سیستانی لە ساڵی ٢٠١٤ دەرچووە و داوای لە عێراقیەکان کردووە بچنە نێو جیهاد دژ بەداعش، کە ئەوەش دەرئەنجامی ڕازیکردن و کاریگەریی قاسم سولەیمانی بوو!
میلیشیاکان بەتایبەتی “حەشدی شەعبی”بەخێرایی وەک یەکەیەک کۆکرانەوەو فەرمیکران. دەخالەتیان پێکرا لەشەری دژی داعشدا. لەهەمانکاتدا بەنهێنی کاریگەریەکانی خۆیان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق درێژکردەوە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠، بەتایبەتی لە سەردەمی دەستبەکاربونی حەیدەر عەبادیدا و پاشان دەستبەکاربونی عادل عەبدولمەهدی، کۆنتڕۆڵی میلیشیاکان بەسەر دەروازە سنوریەکاندا جێکەوت. ئەگەرچی ناڕاستەوخۆش بێت کەلوپەل لە ئێرانەوە بەبێ ئەوەی سنوردار بکرێت هاتە ناو عێراقەوە. ئەوەی جێگای بیرهێنانەوەیە گەندەڵیش لەدەروازە سنوریەکاندا زۆر بەزویی و فراونی تەشەنەی کرد.
کاتێک لە مانگەکانی یەکەمی هێرشی داعشدا، ئێران پشتیوانی عێراقی کرد، لەهەمانکاتدا ئەمریکا لە مالیکی ڕازی نەبوو، ئامادەش نەبوو پشتیوانی بکات. لە ماوەی شەڕی چوار ساڵەی دژی داعش، نفوزی ئێران لە عێراق گەیشتە لوتکە. بەڵام ئەوەی شایانی باسە دابەزینی هەستی لایەنگری بۆ ئێران، بەدوای شکستی داعش لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی پێکرد. ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنی توڕەیی و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بەرامبەر بەلایەنە سیاسیە گەندەڵەکانی شیعەی عێراق. کە لە ساڵی ٢٠١٨ خۆپیشاندەران ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران و نوسینگەکانی حزب و میلیشیاکانی لایەنگری ئێران لە پارێزگای بەسرە بەردا. ئەمەش لە چوارچێوەی خۆپیشاندانی بەرفراوانتردا کە چوار مانگی خایاند بەهۆی خراپی خزمەتگوزاریە گشتیەکانەوە. ئەم ناڕەزایەتیانەی بەسرا خاڵی وەرچەرخانێکی پێکهێنا کە زەمینەی بۆهەڵگیرسانی دیارترین بزووتنەوەی ناڕەزایەتی تشرین لە ساڵی ٢٠١٩دا خۆشکرد، کە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی لەخۆگرتبوو. پریشکی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی تشرین، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوو. کاریگەری هەبوو لەسەر قووڵکردنەوەی بۆشایی جیاکردنەوەی خەڵکی ناڕازی عێراق لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا. هەر ئەوکات خامەنەیی لە تویتێکدا نووسیبووی کە ئەو ناڕەزایەتیانە ئاژاوەگێڕیە، بەدەورو پشتیوانی ئیسرائیل! خامەنەیی داوای لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرد سەرکوتی بکەن. خۆپیشاندەرانی عێراق وەڵامیان دایەوە و لەچەند شارێکی عێراق کونسوڵخانەکانی ئێرانیان سووتاند.
ئەوەبوو حکومەتی مستەفاکازمی کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ پێکهێنرا، وەک هەوڵێک لەلایەن لایەنە باڵادەستە شیعەکانەوە بۆ هێورکردنەوەی توڕەیی و ناڕەزایەتی شەقام. کازمیش ویستی وەهای نیشان بدات کە پاڵپشتی ڕاستەقینەی ئەو لایەنانە نییەکە لە پێکهاتەی حکومەتی عێراقدان، بۆیە لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی بنکەیەکی کاریگەری سەربەخۆ، بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنگرانی بزووتنەوەی ئۆکتۆبەر، بەم شێوەیە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی چاکسازی دەستیپێکرد. یەکێک لەو ڕێوشوێنانە دووبارە دامەزراندنەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت بوو بەسەر دەروازە سنووریەکاندا. کازمی فەرمانیدا هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کە یەکێکە لە هێزە نوخبە عێراقیەکان، کە لەلایەن ئەمریکاوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرا، لە دەروازە سنووریەکان لەگەڵ ئێراندا جێگیربکرێن.
لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی لە حکومەتەکەی کازمیدا، فەرمانێکی دەرکرد کە تێیدا هاتووە “هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لێخۆشبونی باجی گومرگی کە بە دەوڵەتەکان و دامودەزگاکانی حکومەت دەدران”، ئەم ڕێوشوێنانە کە عەللاوی گرتیەبەر، بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ئێرانەوە بۆ عێراق بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک. بەڵام زۆری نەخایاند لەکاتێکی دواتردا دووبارە بەرزبووەوە و سوودی لە کۆمەڵە لێخۆشبوونێکی جیاواز وەرگرت کە حکومەت نەیتوانی هەڵیبوەشێنێتەوە.
کازمی ئەو پلانەی پەسەند کرد، کە لەلایەن دەسەڵاتی دەروازە سنووریەکانەوە پەرەی پێدراوە، بە ئامانجی جێبەجێکردنی ئۆتۆماتیکی ئەلیکترۆنی لە دەروازە سنووریەکان، بەڵام تا ئێستاش تەرازووی میکانیکی بەکاردەهێنن. مامەڵەکان بە دەستی ئەنجام دەدەن و سیستەمی پارەدانی نەختینەیی ڕاستەوخۆ پەیڕەو دەکەن، نەک ئەلیکترۆنی. بەڵام پڕۆژەی ئۆتۆماتیکیکردنی دەروازەکان هەرگیز بەدی نەهات. دواجاریش حکومەتی کازمی نەیتوانی چاکسازیەکانی پەیوەست بە دەروازە سنووریەکانەوە جێبەجێ بکات. دەروازەکانیش کۆنترۆڵ نەکران. هەربۆیە دۆخەکە ئاواڵایە بۆ ئێران و لایەنە شیعەکانی حکومەتی عێراق، کە بتوانن بەردەوام بن لە کۆنترۆڵکردنی ئەو دەروازە سنوریانەدا.
وەک دەبینین دۆخەکە لە سایەی دەسەڵاتی شیعەکان و پێگەیەک نوری مالکی لە حکومەتی عێراقدا هەیەتی ئەوە بەزەحمەت نیشان ئەدات، کە چاکسازی بەمانای دورخستەوەی دەورو دەخالەتی کۆماری ئیسلامی، بەتایبەتی لە دەروازە سنووریەکان جێبەجێ بکرێت.
ئەوەی ئێستا لە بانگەوازی مالکی و لێپرسراوانی حکومەتی عێراقدا بەدی دەکرێت، لە هەوڵی ئەوەدان باڵادەستی ئێران، بەسەر عێراقدا و جێکەوتنی دەسەڵاتی شێعە یەکلاییکەنەوە. هەرلەم چوارچێوەیەشدایە بەو پێگەیەی لە حکومەتی عێراقدا بەدەستیان هێناوەو پشتیوانی ئێران پاڵپشتێکی گەورەیە بۆیان، لەهەوڵی بەرتەسکردنەوە یان کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمن، بۆ دورخستنەوەی دەورو دەخالەتی ئەمریکایە لە عێراقدا، بە قازانجی ئێران، کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لەم یاریەدا تێوەگلاوە.

*بۆ ئەم وتارە سود لە وتارێکی”عەقیل عەباس” وەرگیراوە، کە کەسایەتیەکی ئەکادیمی و نوسەرو رۆژنامە نوسی عێراقیە و مامۆستایە لە دانیشگای ئەمریکی لە سلێمانی.




بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گومڕا..68.. شەماڵ بارەوانی

بەشی(٦٨)

محەمەد شاکەلی وەزیری ئەوقاف، هات بۆ حوجرەکەمان

وەک لەشەکانی پێشوو ئاماژەم پێدا، دووبارە بەو شێوەیە لە سلێمانی هاتمەوە بۆ هەولێر و حوجرەی محەمەدییە.
جا دواتر دووبارە ئەو فەقێیەی دەتگوت شەشڕووەکانی سەردەمی ستالینە، پیلانێکی تری دانا. بەڵام ئەم جارە لە دژی من نا، بەڵکو لە دژی هەموو قوتابخانەکە.
ڕۆیشتبوو بە کابرای مجێوری مزگەوت(حاجی. ج. تورکومان)ی گوتبوو: ئەوان، مەبەستی هەموو قوتابخانەکە، بە مەلا و فەقێوە، لەبەرئەوەی من یەکگرتوونیم، دژایەتیم دەکەن.
کابرای مجێوری تورکمانیش دووبارە، وەکو زەنگەزۆرە لە هەمووان ئارزا و گوتی: مۆڵەت بۆ ئێوە، لە کەمترین ماوە ئێرە چۆڵ بکەن.
بیرمە کۆتایی ساڵ بوو، مەلاکان پێیان گوت: با ئەزموونەکانی کۆتایی ساڵ تەواو بێت، دەڕۆین.
لەو سەین و بەینە بووین، ئێمە بە حوکمی ئەوەی قوتابخانەکەمان، قوتابخانەیەکی عەلەساس(ئەهلی) و لە حەقیقەتدا سەربە یەکگرتووی ئیسلامیش بوو، جا لەو سۆنگەیەوە، کاتێک پۆلی شەشی ئامادەی(دوازدە)مان تەواو دەکرد، لە هیچ یەکێک لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی کوردستان وەریان نەدەگرتین و حیسابیان بۆ بڕوانامەکەمان نەدەکرد و دەبوا بڕۆیشتباین بۆ بەغدا یان مووسڵ.
جا بەوبۆنەیەوە، محەمەد شاکەلی، کە ئەوکات وەزیری ئەوقاف بوو، بیرمە ڕۆژێک لەپڕ هاتە ناو حوجرەکەمان! پرسی: بۆچی ئێوە هاتوونەتە ئەو قوتابخانەیە و نەهاتوون بۆ قوتابخانەکەی ئێمە؟
منیش گوتم: ئێرە عیلمی بە قوەتترە!
گوتی: لای ئێمەش ئەو زانستە هەیه. دواتر، ڕۆڵە گیان، ئێوە لێرە داهاتووتان نییە و لێرە بڕوانامەکەتان باوەڕپێکراو نییە. لای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە سەر میلاکی حکوومەت بڕوانامەکەتان نایخوات.
دەزانن کە ئیتر ئێوە لێرە نەماون و گواستراونەتەوە بۆ سەر قوتابخانەی ئەوقاف و حکوومەت و بوون بە فەرمی؟
بەو چەشنە قوتابخانە و حوجرەی محەمەدییەیان داخست و ئێمەیان گواستەوە بۆ قوتابخانەی ئیسلامی(مەلا عەبدولڵا پەلپیتانی) و لەوێش بڕوانامەکەی ئێمەیان قبووڵ نەکرد. بڕوانامەی پۆلی نۆ دەڵێم. دووباره تاقیکردنەوەیان پێمان کردەوە.
هەرچەندە قوتابخانەی محەمەدییە بڕیاری داخستی درا و هیچ فەقێیەکی تری تێدا نەما و هەموومان ڕۆیشتین بۆ قوتابخانەی(مەلاعەبدولڵا پەلپیتانی)، وەلێ دواتر(محەمەدییە) گواسترایەوە بۆ نێو مزگەوتی ڕەحمە لە گەڕەکی(٩٤) و کۆمەڵێک فەقێی تری تازەیان تێدا وەرگرت.
ئەو بڕیاری داخستنەی محەمەدییە و گواستنەوەمان بۆ قوتابخانەی مەلاعەبدولڵا پەلپیتانی، زۆر منی نیگەران و بێزارکرد.
ئێمە پێشووتر پێمان گوترابوو کە فەقێی سەر بە قوتابخانەی ئەوقاف، جگەره دەکێشن و خوێڕیلکەیان زۆر تێدایە و زۆر پابەندنین بە ئایینەوە. من ئەوکات هێشتا فەقێیەکی فێندەمێنتالیست بووم، بۆیە دەمگوت: من چۆن بتوانم لەناو فەقێی لەوجۆرە بخوێنم؟




چاوخشانێک بە ململانێی چەکداری لە ئۆردوگای حیزبی کۆمەڵی کوردستان.. وەرگێڕانی کاوە عومەر

دیانەی خەلیل کەیوان لە بەرنامەی وەڵام لەگەڵ حەمید تەقواییدا
وەرگێڕانی کاوە عومەر

ئەم دەقە بە پشت بەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵێکی جەدید ئامادەکراوە
خەلیل کەیوان هەفتەی ڕابردوو ڕوبەڕوو بوونەوەی چەکداری لەنێوان پێشمەرگەی هەردوو باڵی کۆمەڵەی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوویدا، کە بەداخەوە دوو کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە. ئەمە یەکەمجار نییە کە چەک لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەم ڕێکخراوەدا بەکاردەهێنرێت. پێشتریش لە کاتی جیابوونەوەی ئەم ڕێکخراوەدا ڕووداوی هاوشێوە ڕوویان دابوو. لە ساڵی ٢٠٠٧ دوو لایەن بە ڕابەری عومەر ئیلخانیزادە و عەبدوڵڵا موهتەدی پەنایان بردە بەر لێدان و تفەنگیان بەسەر یەکتردا کێشا و بەنێوەندگیری یەکیەتیی نیشتمانی ڕێگری لە خوێنڕشتن لەم ڕێکخراوەدا کرا.
پێش ئەمەش هەر لە پێوەند بەو ناکۆکییانەی لەگەڵ کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران هەیانبوو، لەکاتی جیابوونەوەدا پەنایان بۆ چەک وملهوڕی بردبوو. لەم بەرنامەیەدا باس لە هۆکار و چوارچێوەی ئەو ڕووداوانە دەکەین.
حەمید تەقوایی، ململانێیەکی سەربازی وەک دیارە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی ڕێکخراوێک، حزبی کومەڵە ڕوویدا. نزیکەی حەوت مانگ لەمەوبەر ڕێکخراوی کۆمەڵەی زەحتکاشان کە پێشتر لە حیزبی کۆمەڵە جیا بووبووەوە، پەیوەندی بەم حزبەوە کردەوە و ململانێی ئەم دواییە لە نێوان پێشمەرگەی ئەو دوو کوتلەیەدا بوو. چ جیاوازییەک بنچینەی ئەم ململانێیە بووە؟ ئایا ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە سەرچاوەی لە ناکۆکی کۆنی نێوان ئەم دوو گرووپەوەی گرتووە، یان بارودۆخ و هاوکێشەکانی ئێستای دوای شۆڕشی مەهسا هۆکاروبنەمای ئەم ڕووداوە بووە؟
حەمید تەقوایی: هەر وەک وتت بەداخەوە ئەم جۆرە ململانێیە یەکەمجار نییە لەنێو هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەدا ڕووبدات، بەڵام ئەمجارە هەلومەرج و بەستێن و هۆکارە سیاسییەکان جیاوازن. لە ڕووی نەریت و لە ڕووی چەک هەڵگرتن لە ناکۆکی ناوخۆییدا، ئەمە بە داخەوە میتۆد و پرۆسەیەکە لەم ڕێکخراوەدا کە دەتوانین دواتر زیاتر باسی بکەین، بەڵام چۆن ئەم پرۆسەیە ئەمڕۆ بەم شێوەیە خۆی نیشان دا و ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی لەو شێوەیە ڕوویدا.. ئەمە بەتەواوی پەیوەستە بە دۆخی سیاسی ئەمڕۆوە.
لە لێکۆڵینەوە لە چوارچێوەی ئەم ململانێیەدا دوو خاڵ جێگەی سەرنجن. سەرەتا ئەم دوو فراکسیۆنە، کە وەک ئاماژەت پێدا، پێشتر جیابوونەوە و بوون بە دوو ڕێکخراو بە دوو ناوەوە، لەم دواییانەدا یەکتریان گرتەوە و ئەم پرۆسەی یەکگرتنەوە بە ڕواڵەت لەلایەن هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی زەحمەتکێشانەوە قبوڵ نەکرا. ئەمڕۆ بەشێک لە ڕابەرایەتی باڵی زەحمەتکێشان لە ڕوونکردنەوەی ئەم ڕووداوەدا باس لە ناڕازیبوونیان لە پڕۆسەی یەکگرتنەوە دەکەن.
خاڵی دووەم و لایەنی گرنگتر ئەوەیە کە لە دڵی ئەم شۆڕشی ژن ژیان ئازادیەدا عەبدوڵڵا موهتەدی کە سکرتیری گشتی ئەم حیزبەیە، دبارە یەکگرتووە لەگەڵ شاخوازەکان و لەپەنای ڕەزا پەهلەوی و هێزەکانی دیکەدا لە هاوپەیمانییەتیەکدا بەشداری کرد، کە کۆبوونەوەی جۆرج تاون سەرەتای دەستپێکردنیان بوو، جاڕنامەیەکی لەگەڵ ئەوان واژۆ کرد کە ئێستا ئەم بزووتنەوە و پڕۆژەیە بە تەواوی شکستی هێناوە. ئەمڕۆ هێزەکانی ئەو جاڕنامەیە و ئەو کۆبوونەوەیە کەتوونەتە گیانی یەکتری. و ئەمەش بووە هۆی ناکۆکی و ناڕەزایی لە ڕیزەکانی ئەم ڕێکخراوەدا، کە دواجار گەشتووەتە ئێرە.
هەروەها دەبێ بڵێم لەم ڕووداوەدا، هەروەک لە بەڵگەکان و لە چاوپێکەوتن و سەرنجی ڕابەرەکانی ئەم ڕێکخراوە، عەبدوڵڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادە کە ڕابەرانی ئەو دوو گرووپە بوون و دوای ئەوەی یەکیان گرتەوە عومەر وەک جێگری عەبدوڵڵای موهتەدی سکرتێری گشتی دەستنیشانکرا، لەم ڕوداوەدا پێکەوەن. سەبارەت بە سیاسەتی هاوپەیمانی لەگەڵ شاه خوازەکاندا هیچ ڕەخنەیەکم لە عومەر ئیلخانیزادە نەبیست، بەڵام دیارە لە ناو ڕێکخراوەکەدا وا نەبووە و بەشێک لە هێزەکانی ڕێکخراوی زەحمەتکێسان دژی ئەو سیاسەتە بوون. بۆیە ناکرێ بگوترێ دوو کوتلەی زەحمەتکێشان و حیزبی مەهتەدی ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە. وا دیارە و لە وقسەوباسی ئەندامێکی دیاری ڕێکخراوی زەحمەتکیشاندا، کەئەویش ڕەزا کەعبیە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا گوێم لێ بوو، دەردەکەوێت کە، پێش هەموو شتێک، ئەم هاوپەیمانییە کە دروست بووە، بڕیار بووە کە هەمووان بیزانن و لە کۆمیتەی ناوەندی و لە پلینۆمی ئەم ڕێکخراوەدا پێشنیار بکرێت و پەسەند بکرێت و نەکراوە. و دووەم: بابەتێکی تری مشتومڕاوی بەشداریی عەبدوڵڵای موهتەدیە لە هاوپەیمانی جۆرج تاون، کە ڕەزا کەعبی دەڵێت هیچ گفتوگۆ و کۆدەنگییەک لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و عەبدوڵڵا موهتەدی هەندێک جار ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی شەخسی بەشداری ئەم هاوپەیمانییە دەکات، هەندێکجاریش وەک سکرتێری گشتی حیزب و هتد. ئەمەش یەکێک بووە لە حاڵەتەکانی ناڕازیبوون.
وەک ئاماژەم پێدا، بەتایبەتی دوای مایەپووچبوونی پرۆژەی جۆرج تاون، پێدەچێت ئەم ناڕەزایەتیانە بەرزببنەوە و ئەم ململانێ چەکدارییە لە نێوان پێشمەرگە ناڕازیەکان بەرامبەر بەم سیاسەتانە و ئەوانەی لەگەڵ ئەو سیاسەتانەدان بووە و عومەر و عەبدوڵڵا هەردووکیان سەر بەم گروپەی دووەمن.
خەلیل کەیوان ئەگەر جیاوازی لە نێوان لایەنگران و نەیارانی سیاسەتەکانی ئەم دواییە هەبووایە، ڕۆڵی ڕابەرایەتی ئەو ڕێکخراوانە لەم بابەتەدا چی بووە؟
حەمید تەقوایی: لە ڕوانگەی سیاسییەوە ڕوونە کە سیاسەتەکانی ڕابەرایەتی ئەم ڕێکخراوە دۆخەکەی گەیاندووەتە ئەم ئاستە. لەوانەش سیاسەتی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە شاخوازەکاندا یان پرۆسەی نادیموکراتیکی پەیوەستبوون بەم هێزانە کە من ڕوونم کردەوە. ڕوونە کە بەم مانایە ڕۆڵی سیاسی ڕابەرایەتی بە تەواوەتی چارەنووسسازە.
بەڵام پێناچێت خودی ئەم ململانێیە بەشێوەیەکی خۆبەخۆو لە خوارەوە دروست بووبێت. بۆ نمونە باس و گفتوگۆ لە نێوان پێشمەرگەکاندا توندتر بووەتەوە و چەکیان لە بەرامبەر یەکتردا ڕاکێشاوە. پێدەچێت ئەم ململانێیە پلان بۆ داڕێژراو بێت. هەروەها ڕەزا کەعبی لە چاوپێکەوتنەکەیدا باس لەوە دەکات کە ئەم ململانێیە بە ئاگاداری ڕابەرایەتی ڕوویداوە. بەم مانایە ڕابەرایەتی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی بینیوە. ئەوەی کە لەم ململانێیەدا، کام لایەن هێرشی کردووەتە سەر کام لایەن و کێ یەکەم تەقەی کردووە، هێشتا بابەتی گفتوگۆیە. بۆ نموونە ئەو باڵەی کە لێیان کوژراوە دەڵێن کە ئەوان هێرشیان کراوەتە سەر و تەنیا بەرگریان لە خۆیان کردووە. دەڵێن ململانێی دوولایەنە نەبووە، بەڵکو پێشمەرگەی بالێک کە ئەویش باڵی بەرژەوەندی هێڵی ڕابەرایەتییە (واتە هێڵی عەبدوڵڵا لەگەڵ عومەر) هێرشی کردە سەر پێشمەرگەی فراکسیۆنی بەرامبەر. لە لایەکی دیکەوە عومەر ئیلخانیزادە باس لەوە دەکات کە ماڵەکەی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە گەمارۆ دراوە. من ناچمە ناو ئەم بابەتە چونکە وردەکارییەکانی کێ بەڕاستی هێرشی کردووەتە سەر کێ هێشتا نازانرێت. وە ئەوەندە کاریگەری لەسەر باسەکەمان نییە. لە هەر حاڵەتێکدا، ڕاستیەکە هەرچییەک بێت، مشتومڕەکە ئەوەیە کە ئەمە دووەم جارە کە ناکۆکی ناوخۆیی ئەم ڕێکخراوە دەبێتە هۆی ململانێی چەکداری لە نێوان فراکسیۆنەکاندا. وە بۆ تێگەیشتنێکی دروست لەم پرۆسەیە پێویستە ئاماژە بە بابەتی بنەڕەتیتر و سەقامگیرتر بکات لە سیاسەت و نەریتی ئەو هێزانەدا.
خەلیل کەیوان با ئەم بابەتەی نەریت و سیاسەتەکان بخەینە ڕوو. پرسیاری من ئەوەیە، تا چ ڕادەیەک هۆکاری سیاسەتەکانی ئەم هێزەیە و تا چەند پەیوەندی بە پرسی نەریتی ناسیۆنالیستی پێشمەرگایەتیەوە هەیە؟ بۆچی ئێمە لە ڕێکخراوێکی وەک حیزبی کۆمەڵەدا شاهیدی ئەو جۆرە ڕووداوانە دەبین؟
حەمید تەقوایی: پێموایە فاکتەرێک بێتوانایی ڕابەرایەتییە لە هەماهەنگی و ڕازیکردن و سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی سیاسی خۆی لە ڕێکخراوەکەدا. بەڵام بۆچی ئەمە وایە؟ هۆکارەکەش بە بڕوای من ئەوەیە کە دواجار ئەم هێزانە لە بزووتنەوەی چەپەوە سەرچاوەیان گرتووە. کۆملە بەشێک بوو لە سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پێش ئەوەش کۆمەڵە سەرئەنجام حسابی خۆی بەتەواوی لە حیزبی دێموکرات و هێزە ناسیونالیستی ڕاستڕەوەکان جیا کردبووەوە، خۆی بە چەپ و کۆمۆنیست دەزانی.لە مانگەکانی سەرەتایی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیدا ڕۆڵێکی پرشنگداری لە درێژەی شۆڕشی ٥٧لە بەرامبەر ئەو کۆنەپەرستیەی کە تازە بەدەسەڵات گەیشت بوو گێڕاو و هتد. ئەمە سەرچاوەی هەموو ئەم کۆمەڵانەیە کە ئەمڕۆئێمە دەیان بینین. باشە، ڕوونە کە ناتوانیت لە پاشخانێکەوە، لە کۆنتێکستێکەوە، لە خاڵی دەستپێکی چەپەوە بجوڵێیت و بگەیتە سیاسەتی ڕاستڕەوی توند؛ ئەو سیاسەتانەی کە بزووتنەوەی عەبدوڵڵا موهتەدی و هەروەها زەحمەتکێشان نوێنەرایەتیان دەکرد. بەشی خوارەوەی ئەم حیزبە، پێشمەرگەکان، کە بە هۆی ئەم مێژووەوە چوونەتە ناو کومەلە، بە ئاسانی ئەم ناسیۆنالیزمە توندڕەوە قبوڵ ناکەن. لە ڕاستیدا ڤیدیۆ کلیپێکم بینی کە دوای ئەم شەڕە چەکدارییە بەشێک لە پێشمەرگە ناڕازیەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم دۆخە و بە دروشمی “بژی سۆسیالیزم” کۆتاییان بە وتارەکەیان هێنا. واتە هێشتا پێشمەرگە لە ڕیزەکانی ئەو هێزانەدا هەن کە خۆیان بە سۆسیالیزمەوە دەناسێنن و پەیوەست دەکەن. لە کاتێکدا ڕابەرایەتی ئەم ڕێکخراوە تەنانەت توێکڵێکیش لەم سیاسەتە چەپگەراییانەی بۆ نەماوە و سیاسەتە ناسیونالیستییە ڕاستڕەوەکانی تەنانەت پێشەنگییان لە حیزبی دێموکرات دزیوە. حیزبەکەی عەبدوڵڵاش هەمان ئەو ڕێکخراوەیە کە ڕایانگەیاند کە نابێت منداڵان لە کوردستان لە قوتابخانەدا بە زمانی فارسی قسە بکەن و ئێمەش چەندین سیاسەتی هاوشێوەمان بینیوە. سیاسەتگەلێک کە بەتەواوەتی لەسەر بنەمای نەتەوەیی و وەک کوردەکان خودیان دەڵێن “کۆردایەتی” دامەزراون. نەریتە ناسیۆنالیستیەکان لەم حیزبەدا بە تەواوی زیندووە. باشە ئاسان نییەحزبێک کە لە چەپەوە دەستی پێکردبێت بیبەیت بۆ لای ئەوپەڕی ڕاست. ناکۆکی و بەریەککەوتن ڕوودەدات، ململانێ ڕوودەدات و لەبەرئەوەی نەریتی خەباتی چەکداری لەنێوانیاندا بەهێزە و لەڕاستیدا جۆرێک لە چەک هەڵگرتن بوونی هەیە، کاتێک بێ توانا دەمێننەوە لە هێڵ کێشان و قەناعەت پێکردن و ڕێنمایی کردنی ڕیزەکانیان دەست بۆ چەک دەبەن.
خەلیل کەیوان با کەمێک باسی پێگەی چەک و هێزی پێشمەرگە بکەین. هەروەک دەزانن حزبە چەکدارەکان و هێزی پێشمەرگە لە کوردستاندا نەریتێکی کۆنە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا دەبینین حزبەکان ئۆردوگایان هەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە چالاکیی چەکداری زۆریان نییە. دەکرێ بگوترێ سەردەمی خەباتی چەکداری و ژیانی ئۆردوگایی کۆتایی هات؟ وە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان پێویستە ڕوو لە خەباتی مەدەنی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
حەمید تەقوایی: با سەرەتا باسی نەریتی خەباتی چەکداری بکەم. لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا نەریتێکی کۆنە کە چەک هەڵگرتن بۆ خەبات لە دژی حکومەتی ناوەند و نەهێشتنی هەڵاواردنی نەتەوەیی. نەریتێکی کۆن و شێوازێکیجێ کەوتووە لە دژی زۆرداری وملهڕیەکانی دەوڵەتی ناوەندی و لەشکر کێشیەکانی دەوڵەتی ناوەندی. هەموو حزبەکانی کوردستان لقێکی چەکداریان هەیە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە لەم هەرێمەدا یەک بزووتنەوەمان بە یەک شێوە خەباتی چەکدارییەوە هەیە. لە کوردستانیش وەک هەر کۆمەڵگایەکی تر چەپ و ڕاست هەیە. هەم هێزی ئۆپۆزسیۆنی ڕاست و ناسیۆنالیست و هەم هێزی چەپ خەباتی چەکداری وەک میتۆد بەکاردەهێنن و تا ئێستاش کەمپ و هێزی چەکداریان هەیە. بەڵام خەباتی چەکداری بۆ چەپ و ڕاست بەتەواوی دوو مانای جیاواز و دوو هەڵوێستی جیاوازی هەیە. ئەگەر بمەوێت بە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێش جیابوونەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری و لە ڕوانگەی کۆمەڵەوە وەک تەشکیلاتی کوردستانی ئەو حیزبە قسە بکەم ، دەبێ بڵێم خەباتی چەکداری تەنیا یەکێکە لە شێوازەکانی خەبات ئێمەی کۆمۆنیستە لە دژی کۆماری ئیسلامی و ئەویش شێوازی سەرەکی نییە. هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە هێزی پێشمەرگە باڵی سەربازیی تەشکیلاتی کوردستانی حیزبە، واتە باسکی چەکداری ئەو حیزبەیە کە لە پێناو سۆسیالیزمدا خەبات دەکات و پشتیوانی و میحوەری خەباتی ئەو حیزبە بزووتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوەی حەقخوازانە و بزووتنەوە مەدەنی و سیاسییەکانی شارەکانە ودژی جیاکاریە،. لەم قۆناغەدا کە بەسەر پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا تێپەڕیوە، خەباتی کرێکاری، بزووتنەوە شارنشینەکان، خەباتی مەدەنی-کۆمەڵایەتی-سیاسی لە شارەکانی کوردستاندا زۆر بەربڵاوتر و بەرچاوتر بوون و هەربۆیە ئەمڕۆ ئەم خەباتانە پێگەی زۆر زیاترو گرنگ و یەکلاکەرەوەتری لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستدا.لە کوردستاندا بەدەستهێناوە. ئەمڕۆ خەباتی نێوشارەکان بنەمای چالاکیی حیزبی ئێمە لە کوردستان پێکدەهێنن.
ڕوونە کە جەختکردنەوە لەسەر خەباتی سیاسی – مەدەنی لە شارەکاندا بە مانای دەستشۆردن لە هێزی چەکدار نییە. نابێ بگوترێ، لەبەر ئەوەی شار بەرجەستە بووە، ئەبێت چەک و ئەم نەریت و شێوازی خەباتی چەکداری وازی لێبهێنرێت. ئەم نەریتە کاتێک دەڕوات کە حکومەتێک بێتە سەر دەسەڵات کە ستەمی نەتەوەیی ڕابگرێت و دان بە مافەکانی خەڵکی کوردستاندا بنێت و کێشەی هەڵاواردنی نەتەوەیی چارەسەر بکات. تا ئەو کاتەی ئەمە ڕوونەدات، خەباتی چەکداری و هێزی چەکدار جێگا و بابەتێتی خۆیان هەیە. بەڵام وەک وتم دوو پێگەی بەتەوەتی جیاواز. بۆ ناسیۆنالیزمی کورد، خەباتی چەکداری بابەتی شوناسنامەیی و سەرەکیە. وە ئەم مەسەلەی ناسنامەیەش کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ناوخۆییەکانی حزبەکاندا هەیە. جۆرێک لە کولتوری چەکداری دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بینا و پلەبەندی و هەرەمی ڕێکخراوەیی وردە وردە سێبەری فەرماندەیی سەربازی و هێزی سەربازی و پێشمەرگەی لەسەر بێت. ئەمە ڕەوەندەیە کە ناوبەناو لە حیزبەکەی عەبدوڵڵا موهتەدیدا لە شێوەی ڕوبەڕووبوونەوەی چەکداری ناوخۆی ڕێکخراوەدا دەردەکەوێت.
لە حیزبە چەپەکاندا کە کارەکانیان لەسەر بنەمای خەباتی کۆمەڵایەتی لە شارەکان و بزووتنەوەی کرێکاری و خەباتی کۆمەڵایەتی کە ئەمڕۆ لە کوردستان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر و بەهێزتر لە جاران بەڕێوە دەچێت، خەباتی چەکداری تەنها شێوازێکە بۆ خزمەتکردنی بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوە سۆسیالیستیە کە ناوەندەکەی لە شارەکاندایە. بە تایبەتی پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نەریتی پێشمەرگە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە کۆمەڵگای کوردستان هێشتا فیۆداڵی بوو و پێشمەرگە لە بنەڕەتدا لە گوندەکانەوە سەریان دەرهێنا، بارەگاکانیان لە شاخ بوو، تەنانەت ئەوانەی دەیانویست لە شاردا شەڕ بکەن، دەبوو وەک دەڵێن بچن بۆ شاخەکان.
ئەم بارودۆخە کۆمەڵایەتیانە ئەمڕۆ بەتەواوی گۆڕاون. چالاکوانان لە بوارە جیاوازەکاندا لە خودی شارەکاندا خەبات دەکەن. وەک نموونە، بزووتنەوەی کرێکاری لە کوردستاندا پێگەیەکی گرنگی لە بزووتنەوەی کرێکاریدا لە سەرتاسەری ئێراندا دۆزیوەتەوە و پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان خەباتی کرێکارانی کوردستان و باقی ئێراندا هەیە. سەبارەت بە بزووتنەوەی ژنان، بزووتنەوەی خوێندکاری، بزووتنەوەی مامۆستایان، بزووتنەوەی دادگاییکردن و هتد و هتد، هەمان شتە. ئێمە ڕۆژانە ئەمە دەبینین. بۆیە بە تایبەت لەم دۆخەدا پێناسەکردنی میحوەر و ناسنامە وەک هێزی چەکدار و خەباتی چەکداری تەواو دواکەوتوانەیە و کارێکە کە دوورە لە واقیعی کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردستان.
فاکتەرێکی تر، وەک ئێوە وتتان ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن ماوەیەکی زۆرە لە کوردستانی ئێران کراونەتە دەرەوە و چالاکیەکی ئەو تۆیان ئەنجام نەداوە. لە سەردەمێکدا پێشمەرگە ناوچە ئازادەکانی بەدەستەوە بوو و لە خودی ئێراندا چالاکی دەکرد. بەڵام ماوەیەکی زۆرە وەدەرنراون بۆ خاکی عێراق و کۆماری ئیسلامی توانیویەتی بە هێزەکانی خۆی بەسەر کوردستاندا بسەپنێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمانە ئۆردوگای سەربازییان پاراستووە. ئێمە هیچ شتێکی نادروست نابینین کە ئۆردوگای چەکداری هەبێت، ئەمە دەتوانێت خاڵێکی بەهێزی هێزە چەپەکان بێت، کە لە سبەینێیەکدا ئەگەر هەلومەرج ڕێگەی پێبدات ئەم هێزە دەتوانێت یارمەتی شۆڕش و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە کوردستان و لە سەرتاسەری ئێران بدات ،. بەڵام وەک ئاماژەم پێدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کاری سەرەکی و بنەمای خەباتی هێزە چەپەکان لە کوردستان شارەکان و بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنانە و ئەمڕۆش بزووتنەوەی دادگاییکردن و بزووتنەوەکانیترە. هێزی چەکدار لە خزمەتی ئەو بزووتنەوەیانەدا هەرکاتێک بتوانرێت بەکاربهێنرێت.
ئەوەندەی پەیوەندی بە کەمپەکانی عێراقەوە هەیە، هێشتا ئەو کەمپانە بە فەرمی بارەگای پێشمەرگەن. ئۆردوگای هێزە چەکدارەکانی لایەنە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، حزبی دیموکرات و حزبەکانی کۆمەڵە و هتد کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر بوون.
بەڕای من ئەم کەمپانە لە ڕاستیدا دوو ڕۆڵ دەگێڕن. یەکێکیان بارەگای هێزە چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوەیە کە بە ڕەسمی بەم شێوەیەیە و ئەوی تریان جۆرێکە لە کەمپی پەنابەران، کە لە ڕاستیدا ئەم پێگەیەی هەیە. هەم بنەماڵەی پێشمەرگە و هەم ئەو کەسانەی کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لە شارەکانی کوردستان دەکەونە ژێر چاودێریەوە و دەیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن، پەنا بۆ کوردستانی عێراق دەبەن و ئەو پەتەش کە پەنای بۆ دەبەن پەیوەست بونیانە بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە. (من لێرەدا ناچمە ناو باسی چەپ و ڕاستەوە، ئەم هەلومەرجە بۆ هەموو هێزەکان بوونی هەیە) هەندێک خێزان هەیە بەشداری خەباتی چەکداری ناکات. ئەو دەسەڵاتەیان نییە و پیر و منداڵن. وە لە هەر حاڵەتێکدا خێزان هەیە کە لەم کەمپانە یان دەوروبەریان لە کەمپەکانی نزیک و پەیوەندیدار لە ناوچەکانی هەرێم نیشتەجێ بوون. لەم ڕوانگەیەوە ئەم کەمپانە بۆ خەڵکی کوردستان وەک شوێنی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان گرنگن. شوێنێکە کە پەنابەران دەتوانن ژیانێکی تاڕادەیەک سەلامەتیان هەبێت. ئەمە بە بڕوای من باشترە لە کەمپی ئاسایی پەنابەران، کە هەموو ڕێکخستنەکان لە دەستی حکومەتی هەرێمدایە یان تەنانەت لە دەستی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە. لە کۆتاییدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە کوردستانی عێراق کۆنترۆڵی ئەو کەمپانە دەکەن و ئەمەش فاکتەری ئەرێنییە بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی ئاوارەکان. لە ئەنجامدا پێویستە دان بەوەدا بنرێت کە ئەم کەمپانە تەنها کەمپی سەربازی حزبی نین و هەروەها بانکەی ئاوارەکانیشە.
بەگشتی بەڕای من تا ئەوکاتەی حزبەکان مەبەستم حزبە چەپەکانە، لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدا، سیاسەتەکانیان سازشکارانە نەبێت، سیاسەتەکانیان نەخەسێنرێت، سیاسەتەکانیان نەگۆڕێت تەنها بۆ دیپلۆماسیەت و ئۆردوگا بەڕێوبردن ، هەبوونی ئەم کەمپانە بابەتێتی هەیە و پێویستە وەکو پەناگە بۆ پەنابەران بەکاربهێنرێت و بپاریزرێنتێیدا . ئەمەش تایبەت نییە بە کوردستانیش. لە هەموو جیهاندا ئۆردوگای هێزی سیاسی هەیە. کاتێک هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێک ڕووبەڕووی سەرکوتی حکومەتەکەی خۆیان دەبنەوە، پەنا بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبەن و ئەگەر سیاسەتی وڵاتی دراوسێش داوای ئەوە بکات، ئەوا ڕێگەیان پێدەدات کەمپێکیان هەبێت. لەم حاڵەتەشدا هەمان شت ڕوویدا، بەڵام مەرجی بنەڕەتی ئەوەیە کە سیاسەتەکانی ئەو ڕێکخراوەی کە لەوێ بنیات دەنرێت، بە ڕەچاوکردنی دیپلۆماسی و سازش کاری و تەنازول کردن لەبەردەم حکومەتی هەرێمدا نەوەستن،. ئەمەش مەرجێکی گرنگە.
بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم فاکتەرانە، بۆ حیزبێکی سیاسی چەپ و کۆمۆنیستی کە خەباتی بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانە لە کوردستان و لە هەموو ئێراندا و ئەمڕۆش شۆڕشێکی هەمەلایەنەی دیکەی وەک شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی داناوە هێز چەکداری و کەمپەکە دەتوانێت پەیوەندی و ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبێت. به ڵام ئه و هێزانه ی له ناوچه که دا ده مێننه وه یان ناوچه گەری و که مپ بەڕیوەبردن و چه ک هەڵگرتنیان کردوەتە ته مه سه له ی ناسنامه ی بۆیان به ته واوی له چوارچێوه ی بزوتنه وه و نه ریتی ناسیۆنالیستیدان و هیچ په یوه ندییه کیان له گه ڵ نه ریته ڕادیکاڵ و کۆمۆنیسته کاندا نییه . لە شیکاری کۆتاییدا، ململانێ سەربازییەکان لە ڕێکخراوێکی وەک حیزبەکەی عەبدوڵڵا موهتەدیدا، بە دەرئەنجامی ئەو جۆرە سیاسەتانە هەژمار بکرێن.
٢٨ی جون٢٠٢٣، ٧ی تیر ١٤٠٢