ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوین و پاشەڕۆژی ئەقسا لە دیدێکی میتۆلۆژییەوە.. هونەر شوانی

قورئان دوا پەڕاوی ئاسمانییە، پاش پەڕاوەکانی ئیبراهیم و زەبوور بۆ داوود و تەورات بۆ موساو ئینجیل بۆ عیسا هاتە خوار، لەماوی ٢٣ ساڵدا هەموو بابەتە گرنگەکانی ژیانی لە خۆ گرت، وتوێژ لەگەڵ هەموو مرۆڤایەتیدا دەکات، ئیتر دوای قورئان هیچ پەڕاوێکی تر لە ئاسمانەوە نایەت، وێرای ئەوەی وەك بەرنامەو کەتەلۆکی ژیان وەسف دەکرێت لەهەمان کاتیشدا چەند سەراسیمەو ئیعجازێکی تێدایە کە لە توانای هیچ مرۆڤێکدا نییە بەو شێوەیە پڕ رەوابێژی و ئیقاع و کاریگەرییە وتەکان بە نەمری بهێڵێتەوە بێ ئەوەی هیچ لەنگی و گۆرانکارییەکی بەسەردا بێت، هێڵە گشتیەکان دیاریدەکات و وەکو مەتنێك زۆر حاشیەی جیاواز و جۆراوجۆرو راڤەو لێکدانەوە هەڵدەگرێت، دەیان ئایەتی زانستی تێدایە دوای دۆزینەوەکان دەرکەوتن کە لە قورئاندا باسکراوە بەڵام بە هۆی سنووردراوی تواناو داهێنراوەکانی مرۆڤەکان لە سەردەمێکدا پەی پێ نەبراوەو لەگەڵ ئەمەشدا بە هۆی شێوازە دەگمەنەکەیەوە ئامانجی مانا سەرەکیەکەشی پێکاوەو مێشکی مرۆڤەکانی نە ئاڵۆسکاندووەو تێک نەداوە لەو کاتەدا کە هاتووەتە خوار چونکە خودا زانستی بەسەر هەموو بووەکاندا تێپەڕیوەو سنووری شوێنکات نازانێت، هەروەها لە ئیعجازەکانی تر رەوانبێژییە بێ وێنەکەیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا کە سەرچاوەی یاساشە بۆ ژیان هەروەها هەواڵی ئەو مێژووە دێرینانەی ئێمە نەمانزایوە تێیدا باسکراوەو هەرواش هەواڵ بە هەندێك لە رووداوە پاشەڕۆژییەکان دەدات، یەکێك لەو بوارەی ئێستا لێی دەدوێین پاشەڕۆژی مزگەوتی ئەقسایە لە سورەتی (شەوڕەوی- الاسراء)دا، هەرچەندە ئەو سورەتە زۆربەی باسی موساو نەوەکانی ئیسرائیل و مزگەوتی ئەقسا یە.

بەڵام پێش ئەوەی باسی ئەم بابەتە بکەین با کەمێك لە مێژووی مزگەوتی ئەقسا شارەزا بین:

لە ویکیدا هاتووە:

قودس سێیەم شوێنی پیرۆزە لای موسڵمانەکان دوای مەککە و مەدینە، هەروەها پێغەمبەری ئیسلام لە مەککەوە شەوڕەوی پێکراوە بۆ قودس لە نزیکەی ساڵی ٦٢٠ی زاینیدا، هەندێک لە راڤەکاران وای دادەنێن مەبەست لە مسجد الاقصی شاری قودسە، وەلێ بە هەرحاڵ ابن حجر لە فتح الباري دا دەنووسێت: “یەکەم کەس کە مزگەوتی ئەقسای بنیاتنا ئادەم و و دەشڵین فریشتەکان بوون، یان سامی کوڕی نوح یان یەعقوب، بەڵام دواتر پۆشتەو دەسکاریکراوە لە لایەن إبراهيم یان يعقوب یان داود و لەسەر دەستی سليمان تەواوبووە، بۆیە پێی دەگوترێت مزگەوتی ئەقسا چونکە دوورە لە مزگەوتی حەرامەوە، لە مێژوودا زۆر لە نەتەوەی جیاوازو خاوەن پەڕاوەکان و پێغەمبەرانی تێدا نیشتەجێ بوون وەك داود وسليمان و زكريا ويحيى ومسيح عيسى کوڕی مريم. خودا هەر لە سورەتی ئیسرادا وەسفی ئەقساو دەوروبەری دەکات بە زەوی موبارەك و پیرۆز، یەکەم رووگەی موسڵمانانیش بووە پێش مزگەوتی حەرام لە مەککە.

١/ لە ئایەتی (٤-٧)ی سوورەتی شەوڕەوی دا هاتووە :

وَقَضَيۡنَآ إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓئيلَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ لَتُفۡسِدُنَّ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَّتَيۡنِ وَلَتَعۡلُنَّ عُلُوّٗا كَبِيرٗا@ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثۡنَا عَلَيۡكُمۡ عِبَادٗا لَّنَآ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ فَجَاسُواْ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِۚ وَكَانَ وَعۡدٗا مَّفۡعُولٗا@ ثُمَّ رَدَدۡنَا لَكُمُ ٱلۡكَرَّةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَمۡدَدۡنَٰكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ أَكۡثَرَ نَفِيرًا@ إِنۡ أَحۡسَنتُمۡ أَحۡسَنتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡۖ وَإِنۡ أَسَأۡتُمۡ فَلَهَاۚ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ لِيَسُـُٔواْ وُجُوهَكُمۡ وَلِيَدۡخُلُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَلِيُتَبِّرُواْ مَا عَلَوۡاْ تَتۡبِيرًا

لە تەفسیری ئاسانەوە…بە کورتی واتا:

ناونیشان/ {تاوان كردن هۆكارە بۆ تێكشكاندن}

[ وَقَضَيْنَا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ فِي الْكِتَابِ لَتُفْسِدُنَّ فِي الْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ ] له‌و كتابه‌دا كه‌ ته‌وراته‌ هه‌واڵمان به‌ به‌نی ئیسرائیل داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون و بڕیارمان داوه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌به‌ست پێی (بیت المقدس)ه‌ له‌و شوێنه‌دا دوو جار خراپه‌ ئه‌كه‌ن و ئاشووب ئه‌گێڕن [ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّا كَبِيرًا (٤) ] وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا زاڵ ئه‌بن به‌ زوڵم و سته‌م و سنوور به‌زاندن@ [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا ] كاتێك كاتی یه‌كه‌م ئاشووب و خراپه‌كاریتان دێت له‌و دووانه‌ی كه‌ باس كرا [ بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَارِ ] به‌نده‌گه‌لێكی خۆمان ئه‌نێرینه‌ سه‌رتان كه‌ خاوه‌ن هێزو توانایه‌كی زۆرن وه‌ زاڵ ئه‌بن به‌سه‌رتاندا، وه‌ به‌سه‌ر وڵاتاندا ئه‌گه‌ڕێن و كوشتارتان ئه‌كه‌ن و دێن و ئه‌ڕۆن و له‌كه‌س ناترسێن، [ وَكَانَ وَعْدًا مَفْعُولًا (٥) ] وه‌ ئه‌ویش به‌ڵێنێكه‌و ڕووئه‌دات و هیچ گومانێكی تیا نیه@ [ ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ الْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ زاڵتان ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا [ وَأَمْدَدْنَاكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ] وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ماڵ و منداڵتان نامێنێ دیسانه‌وه‌ پشتیوانیتان ئه‌كه‌ین و ماڵ و منداڵتان پێ ئه‌به‌خشین [ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا (٦) ] وه‌ ژماره‌شتان زیاتر ئه‌كه‌ین @ [ إِنْ أَحْسَنْتُمْ أَحْسَنْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ ] ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ پاداشتى چاكه‌كه‌ بۆ خۆتان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر خراپه‌ش بكه‌ن ئه‌وا زه‌ره‌رو زیان و تاوانى خراپه‌كه‌ هه‌ر بۆ خۆتان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ لِيَسُوءُوا وُجُوهَكُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ خراپه‌ به‌ڵێنی دووه‌م جار دێت و دیسان به‌سه‌رتاندا زاڵ ئه‌بنەوه‌ تا شێوازی تێكشكاندن به‌ رووتانه‌وه‌ دیار بێت [ وَلِيَدْخُلُوا الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه‌ ناو مزگه‌وتی قودس هه‌روه‌كو جاری یه‌كه‌م هاتن [ وَلِيُتَبِّرُوا مَا عَلَوْا تَتْبِيرًا (٧) ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكتان وێران بكه‌ن و تێكی بده‌ن و زاڵ بن به‌سه‌رتاندا.

: ٢/ لە ئایەتی ژمارە(١٠٤) شدا هاتووە

وَقُلۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ لِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱسۡكُنُواْ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ جِئۡنَا بِكُمۡ لَفِيفٗا

واتا:
[ وَقُلْنَا مِنْ بَعْدِهِ لِبَنِي إِسْرَائِيلَ اسْكُنُوا الْأَرْضَ ] وه‌ له‌ دوای له‌ناوبردنی فیرعه‌ون به‌ به‌نی ئیسرائیلمان وت له‌ (بیت المقدس) نیشته‌جێ بن [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ ] تا كاتێك به‌ڵێنی جاری دوایی دێت [ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًا (١٠٤) ] هه‌مووتان كۆده‌كه‌ینه‌وه.

،،،،،،،،،

لە ئایەتەکانی خاڵی یەکدا دەگەینە ئەو تێگەشتنەی کە لە سەراپای بوونی (نەوەکانی ئیسرائیل)دا دوو خراپەکاری زۆر گەورە لەسەر زەویدا بەرپا دەکەن و جارێكیش زۆر باڵادەست و بەرەندە دەبن لە جیهاندا ، بێگومان مێژووی جوو لەگەڵ ناپاکی و خراپەکاری و ئاشووبدا هەر لە مێژە ئاشکرا بووەو مێژووی کۆن و نوێ زۆر لێی دواوەو تەنانەت پێغەمبەرەکانیشیان کوشتووەو کاتێك شوێن پێغەمبەرەکەشیان دەکەوتن تەنیا گەر وتەکانی لەگەڵ ئارەزووی ئەواندا بهاتایەتەوە یەك، ئەگینا دژی دەوەستان و بەرەنگاری دەبوون، بۆیە متمانەش بە کتێبە ئاسمانییەکانی ئینجیل و تەورات ناکرێت چونکە زۆر دەسکاریان کراوەو چەندان نوسخەی جیاوازی ئینجیل بوونی هەیە، ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە کە خودا بەڵێنی پاراستنی نەدابوون و تەنیا تایبەت بوون بە مێژوویەکی دیاریکراوو زەمەنێکی تایبەت قۆناغێکی دیاریکراوەوە.

لە ئایەتی (٥)دا وەك دەبینن بۆ دامرکانەوەی ئەو خراپەکاریە گەورەیەی یەکەمجار جوو پێی هەڵدەستێت خودای بەدیهێنەری بوون و خاوەن دادپەروەیی و تاکوتەنیا، کە ناهێڵێت سەر زەوی بۆ ماوەیەکی درێژ بناڵێنێت بەدەست ستەمکارانەوەو هەروەها تۆڵەسێنن بیینایە چونکە خۆی خاوەنی گەردوونە (کە هەندێك لە راڤەکارانی قورئان رایان وایە ئەوانەی کە یەکەمجار کۆتایی بە کاولکاریی بەنوئیسرائیل هەڵدەستن پێش ئیسلام بوون وەك جالوت یان (سه‌نحاریب)ى پاشاى موصڵ بووه‌، یان (بوختنه‌سر) یان بابلیەکان یان فارسەکان کە ئەم رایانە دوورن لە راستییەوە چونکە ئەمانە ناچنە ناو ئەقساوە، ، بەڵکو باس لە سەردەمی ئیسلامە کە ئەوان یەکەمجار چوونە ناو ئەقساوەو دووەم جاریش بە ئازادی دەچن چونکە دخول پێچەوانەی خروج و نەچوونە (کە پێش کۆتایهێنانی خراپەی دووەمیان ڕێگریی لە موسڵمانەکان دەکرێت لە چوونە ناو ئەقساوە بۆیە ئایەتەکە ئاماژە بە چوونەوە ناو ئەقسا دەکات، کە ئێستا ئەوە هاتووەتە دی و زۆر جار ناهێڵرێت موسڵمانان بچنە ناو ئەقساوەو پەرستن بە ئازادی ئەنجام بدەن). هەندێک لە زانایان مەبەستی جاری یەکەمی ئەم ئایەتە دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی بەنوقورەیزەو هەندێکی تر بۆ زەمەنی عومەری کوڕی خەتتاب و هەندێکی تر بۆ زەمەنی سەڵاحەدین. لە دوای یەکەمجار جارێکی تر دەسەڵات و پارەو نەوە بە بەنی ئیسرائیل دەدرێتەوەو کۆنترۆڵی جیهان دەکەن وەك ئێستا بە ئاشکرا دەیبینین زۆربەی ڕێكخراوە جیهانی و دەسەڵاتە زلهێزەکان چۆن چوونەتە ژێر فرمانی ئەوانەوەو یارمەتییان دەدەن لە ستەم و وێرانکاریاندا، بەڵام ئەوەی کە دەری دەخات جاری دووەم نزیك بووتەوە بریتییە لە کۆبوونەوەی جووەکان لە قودسدا، لە کاتێکدا پێشتر لەسەر زەویدا پەرشو بڵاوبوون وەك خودا دەفەرمێ کە بەڵێنی لەناوچوونی دووەم دێتە پێشەوە کۆدەبنەوە لە شوێنێکدا کە پێشتر لەسەر زەویدا پەرش وبڵاو بوون( وَقُلۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ لِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱسۡكُنُواْ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ جِئۡنَا بِكُمۡ لَفِيفٗا)..

زۆربەی سیاسەتمەدارو هزرمەندە بە ویژدانەکانی ئەم زەمەنە لەسەر ئەو راستییە هاوڕان کە ئەو وێرانکاریەی ئێستا لە غەززەدا بەنوئیسرائیل پێی هەڵدەستن لە مێژووی مرۆڤایەتی و هیچ لە جەنگە جیهانییەکاندا رووی نەداوە، جا چ خراپەکاریەك لەوە گەورەترە بە بەرچاوی جیهانەوە تەڕو وشك، ئاژەڵ و گیانەوەرو دارو سەوزایی و مرۆڤ و ژینگە و ئاسمان و دەریا بێ دەست پاراستن تێکبدرێت و لەنێو ببرێت؟ …کوشتنی زیاد لە ٢٠ هەزار مرۆڤ و بریندارکردنی زیاد لە پەنجا هەزارو بێ سەروشوێن بوونی ٨ هەزار کەسی بێ دەسەلاتی سڤیل، کە لە هەموو ئایننە ئاسمانی و تەنانەت یاسا زەمینیەکانیشدا رێگری لێکراوەو بە خراپترین تاوان ژمێردراوە، وەك کوشتنی ٨٠٠ کەس لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی بە یەك رۆکێت کە ئەمریکا دابووی بە ئیسرائیل و زیندە بە چاڵکردنی بریندارانی ژێر چادری بەردەم خەستەخانەی (کەمال عدوان) لە ١٦/١٢/٢٠٢٣دا، جگە لە ماڵکاول و ئاوارەو برسی کردنی ٣ێ ملیۆن کەس.. چاودێران دەڵێن تا ئێستا سێ ئەوەندەی بۆمبی ئەتۆمی کە نرا بە ناکازاکی و هیرۆشیماوە لە جەنگی دووەمی جیهاندا، نراوە بە غەززەوە کە زیاد لە ٥٠هەزار تۆن تەقەمەنییە.

لێرەدا دەگەینە ئەوەی کە ئەمە هاتنەدی ئەو فەسادەیە کە لە ئایەتی ژمارە ٤دا هاتووە، زانا هاوچەرخەکانی وەك قەرزاوی و شەعراویش ئەم رایەیان هەیە، دەشبێت وا بکەن، تا لە هەموو جیهاندا راستییەکە ئاشکرابێت و رق و شەرەنگێزیی و لە خۆباییان دەرکەوێت، ئەوە سروشتی بیرکردنەوەیانەو خودا ئەوەیان پێ ناکات، بەڵام زانستی خودا بەسەر هەموو بووەکاندا تێپەڕیوەو دەزانێت، (بێ وێكچواندن- وەك نموونەی ئەو ئەندازیارەی پێش ئەوەی خانووەیەك دروست بکات وێنەکەیت نیشان دەدات)، ئاقڵمەند ئەوانەن کە لە پریشکی ئەو ئاگرە خۆیان دوور دەگرن و ناسووتێن بە ستەمی ستەمکاران کاتێك لەناو دەچن و هەرگیز لەگەڵ ستەمدا بەشدار نابن. ئا ئەمەیە هەواڵی سروشی ئاسمانیی بە ئاکامی ئەم رووداوە پڕ وێرانکاریانەی کە دەبێت مافەکان لە کۆتاییدا هەر بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێتەوە، لەم زەمەنەدا خەونی لە نێوبردنی هندیە سوورەکان گوزەشت کە لە جێیاندا کەسانێکی نامۆ بەو زەمینە جێگیر بوون و خاوەنەکانیشیان بە بێدەنگی لە نێوبران، ئائەمەیە سروشتی بیرکردنەوەی کۆلۆنیالیزم.




نەدووان.. چیرۆک: مریم کاکەیی

بەیانی کە چوومە دەرەوە لە سەر کۆڵانەکە ڕاوەستابوو. هەر کە منی بینی ملی شۆڕ کرد و بەڕێکەوت، شپرزە دیار بوو، هەنگاوەکانی گەورە دەهاوێشت و بە ترسەوە جار جارە سەری دەسووڕاند و تەماشای دواوەی دەکرد. تماشای من. هەوڵمدا لەو تێپەڕم و خێراتر ڕێبکەم، بەڵام ئەو هەر کە هەستی بە نزیکبوونەوەم کرد دوو ئەوەندە خێراتر بووەوە وەک ئەوەی بزانێت مەبەستم چییە.. حەزم ئەکەرد بانگی بکەم و بڵێم: هێی تۆ! چیت ئەوێ وا چەند ڕۆژە لێرە سەر کۆڵانەکەت قۆرخ کردووە. تۆ کێیت؟ چ کارێکت بە منە؟
بەڵام درەنگ بوو، هەمیشە ئەم بڕیارم درەنگ ئەدا. لە پڕ لە نێو بازاڕچەکەدا بزرم کرد. خۆێ بزر بوو قەرەباڵغیەکە قووتی دا. چاوم بە دیوی بازاڕی کوتاڵ فروشەکاندا بۆی گێڕا، پاشان بە دیوی بازاڕی تەڕەفروش و توتن فروشەکان. هەمیشە تا ئێرە دوام ئەکەوێت. نا.. چاوەڕێم ئەکات. پێشم ئەکەوێت و ناوە ناوە بە ترس و دڵەڕاوکێوە لێم ئەڕوانێت و لە چوارڕێیانەکەوە هەنگاوەکانی خێراتر ئەکاتەوە تا بگەمە ئەودیوی بازاڕ، بزرم کردووە. ئێوارانش کە ئەگەڕێمەوە لە سەرکۆڵانەکەمان ڕائەوەستێت. چاوڕوان و بێقەرار.. پێش ئەوەی بگەمە سەرکۆڵانەکە ئەوێ جێدێڵێت. سەرتا وام ئەزانی چاوەڕوانی کەسێکە! بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت ئەو کەسە جگە لە خۆم کەسێکی تر نییە. ئەوەندە پیاوێکی قۆز و ڕێکوپێک بوو سڵم ئەکرد لەوەی لێی بچمە پێش و لێ بپرسم بۆچی دوام کەوتوویت؟ یان چەند جۆێنێکی مزری پێبدەم. دوام کەوتبوو؟ نا..نا دوام نەکەوتبوو؟ سەرتا لە دوورەوە و ئێستا لە نزیکتر لە سەر کۆڵانەکەمان چاوەڕێی ئەکات و لێ ئەڕوانیم. چاوەڕێی ئەکردم بە درێژایی رۆژ کە لێم بڕوانێت بێ ئەوەی بێزارم بکات و بێ هیچ قسە کردنێک. وەک بەردەوام بوون لە یارییەکی بێ کۆتایی، پێداگری لە عادەتێک.. تەنانەت ڕۆژانی بارانییش لەوێ بوو بەبێ چەتر ئەهات و ئەچوو. چاوم پێی فێر ببوو. ئەو کێیە؟ ئەم یارییە کەی کۆتایی پێدێت؟!
ئەم پیاوە کێ بوو کە بە مێشکی منی داماو یاری دەکرد؟! بۆچی دوو رۆژی بارانیی بە شوێن یەکدا تا ئێرە هاتبوو؟ بەم بارانە بەخوڕە!! بۆ ئەوەی تەنها من ببینێت؟ بەبێ ئەوەی هیچ شتێکم پێبڵێت!
ئاخۆ خۆشیئەویستم؟ بۆچی لە هەر کەسێک کە لێم بڕوانێت بە خۆشەویستی تێئەگەم!؟ ئەی ئەگەر ئەمە خۆشەویستی و عەشقێکی ئاگرین نییە، ئەی چی بەم باران و سەرمایە ئەکێشێتە ئێرە و چی لە سەر ئەم کۆڵانە ئەیچەقێنێت؟ چی وایلێئەکات کە دوای بینینم هەڵبێت! ترسی ڕەتکردنەوە؟ بیستنی وشەی “نا” لە زاری من نییە کە زمانی لە دەمیدا لە گۆ خستووە. ئەم پیاوە هێندە عاشقە کە ترسنۆک بووە، عەشق هەمیشەش بیباکی بە مرۆڤ نادات عەشق هەندێجار مڕۆڤ پەککەووتوو دەکات. ترسی بەدەستنەهێنان و ئەگەری لە دەستدان مرۆڤ دەخەسێنێت. مرۆڤەکان کۆیلەی عادەتن. منیش واخەڕێکە پێی ڕابێم، بە بوونی لە ژێر باران، بە چاوڕێکردنی، بە ئەم سووراوە و سپیاوە بێگانەیە بەسەر لێوە و ڕوومەتمەوە. من بۆ ئەو خۆم ڕازاندووەتەوە..!؟ تۆ بڵێی پێی زانیبێت؟ خەریکە وەکو جێژوانێک بڕوانم سەری کۆڵانەکەمان. ژوانگەی پێک نەگەیشتن و یەک نەدووانمان. چەند نەدووانە ئەم عیشقە.
هەرکە دەمبینێت پێشم دەکەوێت، ئەمجارە خۆم ڕادەستی ویستی ئەو ئەکەم. بۆ هەر کوێ بڕوات و بۆ هەر کوێیەک ئەو بمبات. پێشم کەوتووە، ئەمجارە ئارامتر هەنگاو دەنێت شپرزەیی پێوە دیار نییە تەنانەت هاوڕ بۆدواوە نادات تا ڵێم بڕوانێت. هەنگاو بە شوێن هەنگاوی ئەودا ئەنێم بەرەو چوارڕێیان ئەڕوات، بەرەو ئەو ئەڕۆم. بەرەو قەرەباڵغی ئەڕوات، بەرەو خەڵوەتی بەڕێدەکەوم. لێم بزر ئەبێت. بە ئارامیی بزر ئەبێت.ئەو بزر ئەکەم. خۆم ئەدۆزمەوە. تەنها. سەرگەردان، شێت ئەبم، گێژنە لولم ئەدات. سەرم ئەسوڕێنێت. هەموومان لە گێژنەداین هیچی تر نییە ئەم ژیان.




شەڕی غەززە و شەڕی خەڵك لە ئێران.. حەمید تەقوایی.. و: کاوە عومەر

بە پشتبەستن بەو وتارانەی لە تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر لە ٢٥ و ٢٦ی نۆڤەمبەر ٢٠٢٣ پێشکەش کراون

ناونیشانی ئەم وتارە شەڕی غەززە و شەڕی خەڵکی ئێرانە. شەڕی خەڵکی ئێران ڕوونە، بزووتنەوەیەکی زەبەلاحە کە زیاتر لە ساڵێکە دەستی پێکردووە. لەوانەیە بپرسین شۆڕشی ئێران و شەڕی غەززە چ پەیوەندییەکیان بە یەکترەوە هەیە؟ بەڕای من ئەم پەیوەندییە چەند ڕەهەندێکی هەیە. یەکەم: کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لەژێر کاریگەری شۆڕشی خەڵکدایە، قاچێکی گرنگی ئەم شەڕەیە. دەزانن لەم شەڕەی نێوان دوو جەمسەری ئیسلام و حکومەتی ئیسرائیلدا کۆماری ئیسلامی بڕبڕەی پشتی هێزە ئیسلامیەکانە. حیزبوڵڵای لوبنان کە دروسکراوی دەستی کۆماری ئیسلامییە و بزووتنەوەی حەماس هەمیشە لە لایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە پاڵپشتییەکی تەواویان لێ کراوە. بۆیە لە بەرەی شەڕی کۆماری ئیسلامیدا جێگایەکی تایبەت دەدۆزێتەوە. لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی لە ژێر گوشاری شۆڕش لە ئێراندایە و بەم شێوەیە ئەڵقەی ڕێژیمی ئێران ئەم دوو شەڕە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
کاتێک باس لە شەڕی غەززە دەکەین، دەبێ تێبینی ئەوە بکەین کە ئەم شەڕە سێ بەرەی هەیە نەک دوو بەرە. بەرەیەک هێزی ئیسلامییە، بەرەیەک حکومەتی ئیسرائیلە، بەرەی سێیەمیش خەڵکە. نە خەڵکی غەززە و فەلەستین و نە خەڵکی ئیسرائیل ئەو هێزانەی کە شەڕدەکەن نوێنەرایەتیان ئەوان ناکەن ئەم دوو هێزە بە هەر هۆکارێکەوە چوونەتە ناو ئەم شەڕەوە – کە دواتر دەچینە ناوەوە – هیچ پەیوەندییەکیان بە خەڵکەوە نییە. خەڵک پەیوەست نین بە گوتار و پڕوپاگەندەی شەڕی حیزبەکانەوە. ناتانیاهۆ کە خۆی وەک نوێنەری دیموکراسی لە دژی تیرۆریستان نیشان دەدات، لە مێژە لە ژێر فشاری خەڵکی ئیسرائیلی خۆیدایە. ئەم شەڕە بووە هۆی کەمبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ئیسرائیل بۆ ئێستا و حکومەتی ئیسرائیل توانی کەمێک خۆی یەکلایی بکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە پێش ئەم شەڕە پێگەی هێزە ئیسلامییەکان و حەماس و بە تایبەتی کۆماری ئیسلامی وەک لایەنگری سەرەکی حەماس، لە ناوچەکەدا بە تەواوی لاواز بوو. لە خودی ئێراندا، لە ژێر گوشاری شۆڕشی خەڵکدا، کۆماری ئیسلامی لە هەموو کاتێک زیاتر ڕیسواو بەدناو و لەرزۆکتر بووبوو. شەڕەکەش ئەو قازانجەی بۆ ئەو هێزانە هەبوو کە دەتوانن جارێکی دیکە خۆیان دووپات بکەنەوە و هەوڵی وونکردنی شۆڕشی ئێران بدەن و بەم شێوەیە دەرفەتێک بۆ خۆیان بکڕن.
بەرەی سێهەم دژی هەردوولای ئەم شەڕەیە و بە بۆچوونی من خەڵکی ئێران لەپێشەوەی ئەو شەڕەدایە. بە گوتەی خەڵکی سەری ماری ئیسلامی سیاسی لە ئێراندایە، خەڵکی ئێرانیش ماوەیەکی زۆرە سەری مارەکەیان کردووەتە ئامانج. بەم شێوەیە شەڕی خەڵکی ئێران لە دژی ڕێژیم پەیوەندی بە بەرەی سێهەمەوە هەیە، بە بزووتنەوەی جیهانی دژە شەڕ و ناڕەزایەتیی خەڵکی جیهان لە دژی ئەم کۆنەپەرستانە کە لە هەردوو دیوی شەڕی غەززەدان یەیوەست دەبێت.
دەوانرێت لە دوو لایەنەوە شیکاری بۆ شەڕی غەززە بکرێت: لە لایەنی ئینسانی و لە لایەنی سیاسی. لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە کوشتن و دڕندەیی ئەم شەڕە بێ وێنە و شۆککەرە. دوو بکوژ و تیرۆریست خەڵکیان کوشتووە و دەست لە هیچ تاوانێک ناپارێزن. جیهان حەماس وەک هێزێکی تیرۆریستی دەناسێت، بەڵام حکومەتی ئیسرائیلیش یەکێکە لەو تیرۆریستانە. دوو هێزی تیرۆریستی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لەڕووی سیاسییەوە ئەم شەڕە بەتەواوی کۆنەپەرستانە و دژە ئینسانیە. دیارە مەسەلەکە تایبەتە بە پرسی فەلەستین و ئاوارەبوونی خەڵکی فەلەستین، بەڵام کاتێک بە وردی سەیری دەکەیت بۆت دەردەکەوێت کە ئەمە بە هیچ شێوەیەک مەسەلەکە نییە بۆ ئەو هێزانەی کە بەشدارن لە شەڕەکەدا. هەردوو حکومەتی ئیسرائیل و حەماس دژی تاکە چارەسەری سیاسی و دادپەروەرانەن بۆ پرسی فەڵەستین کە پلانی دوو دەوڵەتە. لە ڕێککەوتننامەکانی ئۆسلۆ لە ساڵی ١٩٩٣دا، چارەسەری پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین شانبەشانی حکومەتی ئیسرائیل پێشنیار کرا و لایەنەکان لەسەری ڕێککەوتن. ئیسحاق ڕابین سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل و یاسر عەرەفات سەرۆکی فەتح ئەم ڕێککەوتنەیان واژۆ کرد. بەڵام تەنانەت ئەم پەیماننامەیە و هێزە واژۆکارەکانیش لەم شەڕە تایبەتەدا نوێنەرایەتیان نییە.
بزانە ئەنوەر سادات کە یەکەم کەس بوو پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد، لەلایەن ئیخوان موسلیمین دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماس تیرۆر کرا. یاسر عەرەفات لەلایەن ئیسلامییەکانەوە بە خیانەتکار لە خەڵکی فەلەستین ناوزەد کرا و ڕەتکرایەوە. لە لایەکی دیکەوە ئیسحاق ڕابین کە ڕێککەوتننامەکانی ئۆسلۆی واژۆ کردووە، لەلایەن توندڕەوانی ئیسرائیلی، هێزەکانی لایەنگری لیکود تیرۆر کرا. بەم شێوەیە ئەم هێزانە کە ئەمڕۆ لە کاردان، لە بکوژانی چارەسەری سیاسی پرسی فەلەستینن. ڕوونە کە ئامانج و مەرامی ئەمانە چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین نییە. یەکێکیان دەیەوێت ئیسرائیل فڕێ بداتە ناو دەریاوە، ئەوی دیکەشیان دەیەوێت دەسەڵاتی حکومەتی ئیسرائیل بۆ تەواوی ناوچەکە فراوان بکات، تەنانەت ناوچە داگیرکراوەکانی دوای شەڕی ٦ ڕۆژە، و دووبارە ئاوارەکردنی ئەو فەلەستینیانەی کە لەو ناوچانەدا دەژین بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەربۆیە چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین لە چوارچێوەی ئەم شەڕەدا لەبنەڕەتدا هیچ مانایەکی نییە. ئەو دوو هێزە تیرۆریستییەی کە تەنانەت واژۆکارانی ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆیان تیرۆر کرد، گەیشتوونەتە دەسەڵات و بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان شەڕ دەکەن. ستراتیجی حیزبی لیکود پاکتاوی نەتەوەیی فەلەستینییەکانە و ستراتیجی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسیش سەقامگیرکردنی پێگەی ناوچەیی خۆیەتی لە ڕێگەی دژە ئیسرائیلی و دژە ڕۆژئاواییەوەیە. وەدیهاتنی پلانی دوو دەوڵەتی، یان هەر چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانەی تر، مەرجدارە بە ڕاماڵینی ئەم دوو هێزە کۆنەپەرستانەی ئیسلام و ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
دیارە بۆ کۆماری ئیسلامی دژە ئیسرائیلی بوون پرسێکی شوناس نامەییە. ئەوانەی هاوتەمەنی منن، دەبێ لەبیریان بێت کە یەکێک لە دروشمەکانی ڕژیم هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی دەسەڵاتدا، بریتی بوو لە: “مەرگ بۆ سێ فاسیدەکە، کارتەر، سادات و بیگین”. ئەمانە واژۆکارانی پەیمانی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل بوون. دواجار سادات تیرۆر کرا و یاسر عەرەفات و فەتح گۆشەگیر کران و هێزە ئیسلامیەکان دەسەڵاتیان لە ناوچەکەدا بەدەستهێنا.
ئەم بردنەپێشەوەی هێزە ئیسلامییەکانیش پێگەی هێزە توندڕەوە ئایینیە-ڕەگەزیەکانی لە ئیسرائیل بەهێزتر کرد. ئەمڕۆ نەتانیاهۆ وا خۆی نیشان دەدات کە ڕاست دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە وەک نوێنەری دیموکراسی و شارستانیەتی ڕۆژئاوا شەڕی تیرۆریستان دەکات. با لێرەشدا ئەم چوارچێوە “شەڕی تیرۆریستان” ەش شرۆڤە بکەین.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو حکومەتی ئەمریکا ستراتیژی دروستکردنی پشتێنەی سەوز (دروستکردن و بەهێزکردنی هێزی ئیسلامی) لە دەوروبەری یەکێتی سۆڤیەت پەیڕەو کرد. لەسەر بنەمای ئەمەش موجاهیدەکان لە ئەفغانستان و پاشان تاڵیبان و خومەینی و کۆماری ئیسلامی لە ئێران، لە بنەڕەتدا لە لایەن حکومەتی ئەمریکا و ئۆردوگای ڕۆژئاواوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بوونی سۆڤیەت لە ئەفغانستان و ترسی نفوزی سۆڤیەت لە ئێرانی دوای شا برانە پێشەوە.
دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و موجاهدین و تاڵیبان لە ئەفغانستان، بزووتنەوەیەکی لەڕادەبەدەر کۆنەپەرست لە ناوچەکەدا دروست بوو، کە حەماس، حیزبوڵڵا، حەشدی شەعبی، حوسی و هتد هەموویان بەشێکن لێی. ئەم هێزانە بوونە هێزێکی هەژموونگەر لە بزووتنەوەی فەلەستین، بەتایبەتی دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت و گۆڕینی تەواوی ئۆردوگای ڕۆژئاوا بۆ ئایین و ناسیۆنالیزم و ئیتنیزم لە هەموو جیهاندا. کاریگەری ئه مه له سەر مه سه له ی فه له ستین ئه وه بوو که واتا و چوارچێوەیەکی ئایینی پێ به خشیوه . مەسەلەکە گۆڕا بۆ شەڕی ئیسلام و جولەکە و ئەمەش نیعمەتێکی ئاسمانی بوو بۆ حکومەتی ئیسرائیل.
پێش ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت و پێش سەرهەڵدانی هێزە ئیسلامییەکان، پرسی فەلەستین چوارچێوەیەکی نیشتمانیی هەبوو، کە لەسەر بنەمای ئاوارەبوونی گەلی فەلەستین لە ماڵ و ژیانیان بوو. داگیرکردنی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە و مافی گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ سەر خاکی خۆیان بنەما و میحوەری پرسی فەلەستینیان پێکهێنا.
ڕوونە کە پرسی فەلەستین لە بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسیەوە دەستی پێنەکردووە. لە ساڵی ١٩٤٨ تا ئەمڕۆ پرسی پەنابەرانی فەلەستینی برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. به ڵام ئه مڕۆ ڕوونکردنه وه و چوارچێوه ی ئه م بابه ته و هه روه ها ڕێکخستنی هێز و ئابڵوقه کان له په یوه ندی به پرسی فه له ستین، به ته واوی گۆڕانکاری به سەردا هاتووه . پێش سەرهەڵدانی هێزە ئیسلامییەکان، ئەو پرسە لە چوارچێوەی ناسیۆنالیزم و چەوساندنەوەی نەتەوەیی و تەنانەت چەپی لیبڕاڵیشدا وروژێنرا. ئەو هێزانەی خەباتیان بۆ مافەکانی خەڵکی فەلەستین دەکرد لە بنەڕەتدا پرسی ئاوارەبوونی خەڵکی فەلەستینیان وروژاند و ئامانجی خۆیان بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ سەر خاکی خۆیان ڕاگەیاند. ئەم هێزانە سەربە ئۆردوگای سۆڤیەت بوون. ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین (الفتح) مەیلی بۆ ئۆردوگای سۆڤیەت هەبوو، کەسایەتییەکانی سەرکردایەتی ئەلفەتح وەک نایف حەواتمە و جۆرج حەبەش خۆیان بە چەپ و کۆمۆنیست دەزانی و ئەلفەتحیش هێزێکی عەلمانی بوو – تەنانەت ئەمڕۆش، مەحمود عەباس و ڕێکخراوە خۆبەڕێوەبەرەکانی کەناری ڕۆژئاوا خۆیان بە عەلمانی دەزانن.- کە بەرگریان لە مافی چارەی خۆنووسینی پەنابەرە فەلەستینییەکان دەکرد. ئێستا لەگەڵ زمانی ناسیۆنالیستی یان “سۆسیالیزمی عەرەبی” وەک ناسریزم یان بەعسیزم و هتد. بەم شێوەیە پرسی فەلەستین و ئەو هێزانەی شەڕیان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، لە ئۆردوگای سۆڤیەت لە دژی ئۆردوگای ڕۆژئاوا کە بەرگریکاری بێ ئەملاولای دەوڵەتی ئیسرائیل بوو، دانران. هەروەها ئۆردوگای ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا لەلایەن حکومەتی ئیسرائیل، ئوردن، ئێران لە سەردەمی شا، سعودیە و هتد پێکهێنراوە.
هەرەسی یەکێتی سۆڤیەت هەموو شتێکی گۆڕی. ئه مڕۆ له ناوچه که دا ئیسلامی سیاسی له به ڕامبه ڕ ئۆردوگای ڕۆژئاوادا وەستاوەو ئه مه ش وه ک گوتم خوانێکی ئاسمانیە بۆ حکوومه تی ئیسرائیل. دەوڵەتی ئیسرائیل هەمیشە ڕەسەنایەتی و متمانەی خۆی لە تەورات و جوولەکە بوونەوە وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٨ دەوڵەتی ئیسرائیل مەرجی دانوستانەکانی لەگەڵ مەحمود عەباس دانا کە دانی بە بوونی ئیسرائیلدا ناوە، کە پێویستە دان بە “دەوڵەتی جولەکە”ی ئیسرائیلدا بنێت. تا ئەو کاتە ئیسرائیل بە فەرمی خۆی بە عەلمانی دەزانی و کەس باسی دەوڵەتی جوولەکەکانی ئیسرائیلی نەدەکرد. ئەمڕۆ حزبی لیکود بە ئاشکرا خۆی بە دەوڵەتی جوولەکەکانی ئیسرائیل ناودەبات و بەم شێوەیەش ئایینی جوولەکە بووەتە پایەی دژایەتی نێوان ئەم هێزانە دژی ئیسلامیزمی هێزە فەلەستینییەکان، حکومەتی جولەکە دژی حکومەتی ئیسلامی کە حەماس بانگەشەی بۆ دەکات.
زەمینەی جیهانی تەواوی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەی ئایینییە چوارچێوەی نەزمی نوێ بوو لە دوای شەڕی سارد. بینیمان چ کارەساتێکیان بەسەر یوگۆسلاڤیا هێنا، جینۆساید لە ڕواندا ڕوویدا و چۆن شوناسە ئایینی-نەتەوەییەکان لە هەموو شوێنێکدا بەرجەستە بوون و بوونە تەوەری ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان. هه موو پرسێکی تریش پێناسه کرایه وه و له و چوارچێوه ی ئایینی- نه ته وه ییه دا خۆی خسته ڕوو.
لەم شەڕەی ئەم دواییەدا لە یەکێک لە میدیا سەرەکییەکانی ئەوروپادا دیبەیتێکیان لەسەر شەڕی غەززە ڕێکخست. دەزانن کێ مشتومڕی کردووە؟ حاخامێکی جولەکە و مەلایەکی ئیسلامی! ئەوان باسیان لە زەمینەکانی شەڕی غەززە و چارەنووسی شەڕ و ئایندەی فەلەستین و هتد دەکرد! هەردووکیان بە گێڕانەوەی ئایینی خۆیان و کۆنەپەرستی سەدەکانی ناوەڕاست و بەردبوون کە تەنها لە جەنگە خاچپەرستەکاندا دەبینرێن. تا ٤٠ ساڵ لەمەوبەر کەس نەیدەتوانی خەیاڵی ئەوە بکات کە پرسی فەلەستین ببێتە ئامرازێکی مەیدانی بۆ ئەو جۆرە هێزانە. ئەمانە هەمان ئەو تیرۆریستانەن کە دژایەتی پرۆژەی دوو دەوڵەتی دەکەن و خۆیان بەشێکن لە کێشەکە نەک چارەسەر.
پرسی فەلەستین قێزەونترین و کارەساتبارترین جۆری چەوساندنەوەی نەتەوەییە. خەڵک هەرێمێکیان لە خاکی خۆیان دەرکرد و لەبری ئەوە وڵاتێکی تریان دروستکرد. ئەمەش لە دەرەوەی داگیرکارییە. کاتێک هیتلەر پۆڵەندای داگیرکرد یان پاریسی گرت، خەڵکی دەرنەکرد. کاتێک جەنگیزخان هێرشی کردە سەر ئێران، ناوی وڵاتەکەی نەگۆڕی. به ڵام له فه له ستین خه ڵکیان له ماڵ و زه وییه کانیان کردوهتە دەرەوه و له جیاتی ئه و وڵاته یه کێکی تریان دروست کرد، که دانیشتوان و زمان و ئایین و ناو و مێژووی جیاوازیان هه بوو. ئەمە تەنانەت داگیرکاریش نییە، وێرانکردنی خاکێکە.
لە ڕووی مێژووییەوە ناوچەی فەلەستین بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، دانیشتووانێکی عەرەب زمان لە فەلەستینی و جولەکەکان شان بە شانی یەکتر دەژیا. دوای جەنگی جیهانی یەکەم و ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، حکومەتی بەریتانیا زاڵ بوو بەسەر ناوچەی فەلەستین و لەدوای جەنگی جیهانی دووەمیش حکومەتی ئیسرائیلیان لەوێ دامەزراند. بەگشتی کاتێک ئیمپراتۆریەتێک دەڕووخێت، ناوچە جیاوازەکان لێی جیا دەبنەوە و لەسەر بنەمای مێژووی خۆیان دەوڵەت-وڵاتێکی نوێ پێکدەهێنن. نموونەیەک کۆمارە جیابووەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوون. کۆماری ئەرمینیا، تاجیکستان، ئازەربایجان، قرغیزستان و هتد. بەڵام ئەمە بەسەر فەلەستین نەهات. ناوچەی فەلەستین لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دابڕا، بەڵام لەژێر سەرپەرشتی ئینگلیزدا گۆڕا بۆ وڵاتێکی تەواو جیاواز، ئیسرائیل و بە ئاوارەکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لەو ناوچەیەدا، بوو بە قەوارەیەک کە هیچ پەیوەندییەکی بە مێژووی پێشووی خۆیەوە نەبوو ، پێگە و ناسنامە. ئەمە ئیتر داگیرکاری نییە، ئینکاری بوونی خاکێک و دانیشتووانەکەیەتی. ئینکاری مافی ژیانی خەڵکی هەرێمێکە لە ماڵ و خاکی خۆیاندا.
لەم دواییانەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاریم بینی سەبارەت بە دەرکردنی فەلەستینییەک لە ماڵەکەی لە ئۆرشەلیم. ئەگەر لەبیرتان بێت ئەم بابەتە بووە هۆی شەڕێکی دیکە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە ساڵی ٢٠٢١. ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە ژنێک نیشان ئەدات لە ناو شەقامەوە هاوار دەکات و دەڵێت ماڵەکەمتان دزیوە. وە لە لایەکی ترەوە پیاوێک لە تەنیشت دەرگاکە وەستاوە و بە هێمنی دەڵێت بۆچی هاوار دەکەیت؟ ئەگەر من ماڵی تۆم نەگرتبا، کەسێکی تر دەیگرت! واتە هەمان کێشە کۆن و درێژخایەن کە لە ساڵی ١٩٤٨ دەستی پێکرد لە ساڵی ٢٠٢١ بەم شێوازە ڕەمزییە دووبارە بووەوە: دزینی خانوو!
وە ئەمڕۆ کەس نوێنەرایەتی ئەم ئازارە ناکات. لە بەردەم حکومەتی ئیسرائیلدا کە بەردەوامە لە فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لە کەرتی غەززەدا، هێزگەلێکی وەک حەماس و کۆماری ئیسلامی و هێزە ئیسلامییەکانی دیکە هەن کە ئازار و نەهامەتیەکانی خەڵکی فەلەستینیان کردۆتە ئامراز و پاساوێک بۆ سەپاندنی دواکەوتووترین و نامرۆڤانەترین سیاسەتەکان و یاساکان بۆ ئەو کەسانەی کە بانگەشەی نوێنەرایەتیکردن دەکەن. ئەمڕۆ بارودۆخی هاووڵاتیان و بەتایبەت ژنانی فەلەستینی دانیشتووی ئیسرائیل زۆر باشترە لە خەڵکی ژێر دەسەڵاتی حەماس یان کۆماری ئیسلامی و دانیشتوانی وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی.
سەرهەڵدانی ئەو جۆرە هێزە لەڕادەبەدەر کۆنەپەرستە، لە بەرامبەردا ڕێگە بە حکومەتی ئیسرائیل دەدات وەک نوێنەری جیهانی شارستانی لەبەردەم هێزە ئیسلامییە بەردبووەکاندا دەربکەوێت و شەڕی دژی خەڵکی غەززە لە ژێر ئاڵای شەڕی تیرۆریزمی ئیسلامیدا بەرێتەپێشەوە. لە کاتێکدا حکومەتەکەی نەتانیاهۆ نوێنەرایەتی شارستانیەتی ڕۆژئاوا ناکات، بەڵام نوێنەرایەتی فاشیزمی ڕۆژئاوا دەکات. هەروەک چۆن ئیدارەی بوش لە هێرشەکەیدا بۆ سەر عێراق نوێنەرایەتی جیهانی شارستانی نەکرد، نوێنەرایەتی هەژموونی میلیتاریستی ئەمریکای دەکرد.
بەڕای من حکومەتەکەی نەتانیاهۆ پلانی کارکردنی شاراوەی لەم شەڕەدا هەیە ” hidden agenda “
“ئەجێندایەکی شاراوە”ی هەیە، کە بێگومان ئەوەندە شاراوەش نییە. پلانەکەی ئەوەیە کە غەززە والێ بکات کە بۆ فەلەستینیەکان شوێنێکی گونجاو نەبێت بۆ نیشتەجێبوون. بێگومان ئەوان بە ئاشکرا ئەمە ناڵێن، بەڵام لە دەربڕینی سەرنجەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە، دەتوانن لەم ئاراستەیە تێبگەن. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین چاوپێکەوتنم لەگەڵ بەرپرسانی کابینەی نەتانیاهۆ یان هێزە سەربازی و پەرلەمانییەکانی ئیسرائیل بینیوە، کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەم.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل دەڵێت “پێویستە فەلەستینییەکان بخەینە سەر بەلەمێک و بۆ هەر شوێنێک کە لەگەڵیاندا بگونجێت بنێرین، ئایا حکومەتی سکۆتلەندا قبوڵیان دەکات؟ ئێمە ڕادەستیان دەکەین!” ئەم لێدوانە کاردانەوەیەکە لەدژی ناڕەزایەتی دەسەڵاتدارانی سکۆتلەندا بەرامبەر بە تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەدا.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت “دەبێت قەیرانێکی مرۆیی لە غەززە دروست بکەین، و دەیان هەزار یان تەنانەت سەدان هەزار کەس ناچار بکەین داوای پەنابەری لە میسر یان وڵاتانی کەنداو بکەن”.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکدا دەڵێت “لە کۆتاییدا غەززە دەکەینە شارێکی چادر، کەبینایەک لەدوای خۆی بەجێناهێڵرێت”.
بەرپرسێکی کابینەی نەتانیاهۆ لە زاری ناوبراوەوە لە ئاهەنگێکی ئێوارەدا پێش شەڕی ئەم دواییە دەڵێت “لە شەڕی داهاتوودا ئەگەر کارێکی دروست بکەین، ئەوا چانسی ئەوەمان دەبێت هەموو عەرەبەکان فڕێ بدەینە دەرەوە، دەتوانین کەناری ڕۆژئاوا “. و قودس” پاک بکەینەوە.
ئەمانە نموونەی گێڕانەوەی ئاراستە و ستراتیژی ڕاستەقینەی حکومەتی ئیسرائیلن. گرنگ ئەوەیە حکومەتی ئیسرائیل پێویستی بە هێزێکی وەک حەماس هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە. حەماس و هێزە ئیسلامییەکانی دیکە، بە لێدانی تەپڵی فڕێدانی ئیسرائیل بۆ ناو دەریا، ڕێگە بە بزووتنەوەی ڕاستڕەوی توندڕەو لەم وڵاتە دەدەن، لە ژێر ئاڵای “بەرگریکردن لە بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل” سیاسەتەکانی پاکتاوی نەتەوەیی خۆیان بەڕێوەببەن. تیرۆریزمی ئیسلامی و تیرۆریزمی فاشیستی حکومەتی ئیسرائیل پێویست و تەواوکەرن بۆ یەکتر و دوو دیوی یەک دراو. نەک تەنها لە ڕوانگەی ستراتیژییەوە، بەڵکو لە ڕوانگەی پراکتیکی-تاکتیکیشەوە، بەڵگە هەیە کە هاوتەریبی حکومەتی ئیسرائیل و حەماس نیشان دەدات. هێزەکانی حکومەتی ئۆپۆزسیۆنی نەتانیاهۆ ئاشکرایان کردووە کە لە چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتدا ڕایگەیاندووە، هەرکەسێک دۆستی ئیسرائیل بێت، دەبێت لایەنگری حەماس بێت. لەم پێوەندییەدا حکوومەتی نەتانیاهۆ هەندێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر. ئیهود ئۆلمێرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دەڵێت، نزیکەی یەک ملیار دۆلار لەلایەن قەتەرەوە بە حەماس دراوە و نێوەندگیری گواستنەوەی پارە بووە لەلایەن حکومەتی نەتانیاهۆوە. ئەم بڕە پارەیە بە کاش و بە جانتایەک گەیشتە حەماس. (بە هەمان شێوە کە ئیدارەی ئۆباما پارەی نەختینی بە کۆماری ئیسلامی دا). هۆکاری ئەم پشتیوانییە پراکتیکییە ڕوونە. ئەوان دەیانەوێت حەماس دژی مەحمود عەباس و دەسەڵاتی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا بەهێزتر بکەن بۆ ئەوەی هەردوو ڕیزی فەلەستینییەکان دابەش ببن و پلانی دوو دەوڵەتی کە مەحمود عەباس قبوڵیان کردووە بە کردەوە ڕەت بکرێتەوە. حکومەتی ئیسرائیل پێویستی بە هێزێکی ئیسلامی هەیە کە دژی بوونی ئیسرائیل بێت بۆ ئەوەی پاساو بۆ سیاسەتە فاشیستی-ئاینی-ڕەگەزییەکانی خۆی بسەلمێنێت. بۆ ئەوەی بتوانێت پرسی پەنابەرە فەلەستینییەکان بخاتە ژێر سێبەری شەڕی ئیسلامی و جوولەکەکان و بەرگری لە بوونی ئیسرائیل بکات لە بەرامبەر تیرۆریستانی ئیسلامی، هەروەها فراوانکردن و چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی تەنانەت بەسەر ناوچە داگیرکراوەکانی دوای شەڕی شەش ڕۆژە. بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ و پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دوابخرێت. نەتانیاهۆ لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئۆسلۆ هەڵەیەکی کوشندە بووە! حەماس و کۆماری ئیسلامی و حزبوڵاش هەمان قسە دەڵێن. شەڕی ئێستا دەرئەنجامی دژایەتیی لایەنەکانە بۆ چارەسەری سیاسی کێشەکە و دەرئەنجامی سیاسەتی بەهێزکردنی حەماسە لەدژی فەتح. حکومەتی ئیسرائیل پێشوازی لەم شەڕە کرد، چونکە بە گوتەی ناتانیاهۆ، دەرفەتێک بۆ پاککردنەوەی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان و لە قودس دەڕەخسێنێت.
ئەمە تەواوی مەسەلەکەیە. ئامانجی حکوومەتی ئیسرائیل تەواوکردنی پاکتاوی نەتەوەیی فەلەستینییەکانە، ئامانجی هێزە ئیسلامییەکانیش دامەزراندنی نیزامێکی هاوشێوەی تاڵیبان و کۆماری ئیسلامییە لە ناوچەکەدا! ئەمانە ئامانجی ڕاستەقینەی لایەنەکانی ئەم شەڕە کۆنەپەرستانە و دژە ئینسانییەن.
دوای هێرشی دڕندانەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر و دەستپێکردنی بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، یەکێک لەهاوڕێیان دەپرسێت، “حکومەتی ئیسرائیل دەیتوانی چ کارێکیتر بکات؟ باشە دەبوو بەرگری لە بوونی خۆی بکردایە”. وەڵامی من ئەوە بوو، یەکەم: ئەگەر بەدڵسۆزی بۆ ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ بمایەتەوە وبە شوێن چارەسەری سیاسی کێشەکەوە بوایە، دۆخەکە نەدەگەیشتە ئەم ئاستە. دووەم: دوای هێرشی حەماس، دەتوانێت دەستبەجێ پەیوەندی بە مەحمود عەباسەوە بکات و فەتح و دەسەڵاتی فەلەستین وەک تاکە نوێنەری خەڵکی فەلەستین بناسێت و ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانی دوو دەوڵەتی ڕابگەیەنێت و داوا لە هێزەکانی فەلەستین بکات کە ئەنجامدەرانی هێرشی دڕندانە.٧ئۆکتۆبەر بناسێنن تا وەک تاوانباری جەنگ دادگایی بکرێن. ئه گه ڕ ئه م هه ڵوێسته ی وەرگرتبا، ده توانن دڵنیابن که خه ڵکی غه ززه له دژی حه ماس ڕاپه ڕینی ده کرد. بەڵام ئەوە ناکات چونکە وەک من ڕوونم کردەوە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین نییە بە هیچ شێوەیەک. چونکە چاوەڕێی شەڕێکی لەو شێوەیە بوو تا وەک خۆیان دەڵێن غەززە بکەنە “شاری چادر نیشینەکان”.
هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەی شەفا لە کەرتی غەززە بەو پاساوەی کە بارەگای حەماس لە تونێلەکانی خوار ئەم نەخۆشخانەیەدایە. بەڵام ئەگەر ئەمەیش بێت، هێرشکردنە سەر نەخۆشخانە ڕێگەپێدراو نییە. دەبێت مرۆڤ بپرسێت ئەگەر تیرۆریستان نەخۆشخانەیەکیان لە تەلئەبیب داگیر کردبا، ئایا سوپای ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی دەکردە سەر ئەوێ؟ ئایا هێرشکردنە سەر نەخۆشخانە هێندەی بەکارهێنانی نەخۆشخانە لە شەڕدا نامرۆڤانە و دڕندانە نییە؟ وەڵامەکە بۆ هەر کەسێک کە بۆنی شارستانییەتی کردبێت ڕوونە، بەڵام چاوەڕوانییەکی لەو شێوەیە لەو هێزە ئەوپەڕی کۆنەپەرستانەی کە بەشدارن لەم شەڕەدا ناکرێت.
بزووتنەوەی جیهانی دژی شەڕ ئەرکی ئەوەیە کە داوای کۆتاییهێنانی دەستبەجێی شەڕ بکات (و نەک تەنها ئاگربەست)، ئازادکردنی هەموو بارمتەکان، دادگاییکردنی لایەنە شەڕکەرەکان وەک تاوانباری جەنگ و پێشخستنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و فشارخستنە سەر حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی کاربکەن، بەکردەیی کردنەوەی، لەبەرامبەر ئەم دڕندەییەدا بوەستن و ڕایبگرن.
لەمەشدا خەڵک و شۆڕشی ئێران دەتوانێ ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت. بەشی دووەمی باسەکە شەڕی خەڵکی ئێرانە لە دژی کۆماری ئیسلامی.
بە بڕوای من تاکە هێزێک کە بە شێوەیەکی واقیعی و کردەیی بتوانێت نەک تەنیا بە قسە و هەڵوێست کۆتایی بەم ململانێی ئایینی و نەتەوەییە لەسەر پرسی فەلەستین بهێنێت، ئەو هێزە شۆڕشگێڕەیە کە لە ئێراندا لە ئارادایە. چونکە هەمووان دەزانن لەگەڵ لاوازبوونی کۆماری ئیسلامی، تەواوی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ناوچەکەدا لاواز دەبێت و هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی بەرەی لیکودیش لاواز دەبێت.
شۆڕشێک لە ئیسرائیلدا نییە. لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا شۆڕش نییە. ڕق و کینە لە هێزە تیرۆریستییە ئیسلامییەکان و ڕق لە حکومەتی ئیسرائیل هەیە، بەڵام ئەمە نەگۆڕاوە بۆ هێزێکی ماددی کە بتوانێت گۆڕانکارییەک بە قازانجی مرۆڤایەتی و قازانجی ڕاستەقینەی خەڵکی فەلەستین دروست بکات. ئەم هێزە تەنیا لە ئێران دەبینین.
ئەوەی کە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕووی مەیدان و خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکانەوە هێور بووەتەوە، بەو مانایە نییە کە تەوەرو ناوەرۆک و دروشم و کەشوهەوای سیاسی ئێران گۆڕاوە و خەڵک هێور بووەتەوە یان تۆقێنراوەتەوە و ڕێژیمیش خۆی جێگیرکردووە.
سەیرکەن، لە پێوەندی لەگەڵ ئەم شەڕەدا، یەکەم کار کە کۆماری ئیسلامی کردی، هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین بوو لە یاریگایەکی وەرزشیدا. لە لایەکی ترەوە، خەڵک بە دروشمێکی بێ ئامادەکاری، داری ئاڵاکەیان گواستەوە بە ئەو بەکرێگیراوانەی کە لە یاریگاکەدا دەیانخولاندەوە. ڕژێم وێنەی ئاڵای ئیسرائیلی لەسەر شۆستەکان کێشا، خەڵک لێی دروکەوتنەوە و تێی نەپەڕین بەسەریدا. لە لێدوان و ڕاگەیاندنی تێکۆشەرانی شۆڕش و لە سۆشیال میدیادا گوتارێک لە خاڵی پێچەوانەی پڕوپاگەندەی حکومەتدا پێکهێنرا و فراوانتر کرا. دەمەوێت ئەوە بڵێم کە خەڵک ئەم دژە ئیسرائیلیزمە و هاوسۆزی فەلەستینەی کۆماری ئیسلامیی باش دەناسن. ئەوان دەزانن کە ئاڵایەکە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ڕەشی حکومەتە بەسەر کۆمەڵگای ئێران و ناوچەکەدا و دژی دەوەستنەوە. خەڵک ماوەیەکی زۆرە دەستی ئەمانەیان دەخوێندۆتەوە و دروشمی “واز لەفەلەستین بهێنە،بیرێک لە حاڵی ئێمە بکەرەوە” دەڵێنەوە. ئەمەش بەو مانایە نییە کە کوشتنی نزیکەی پێنج هەزار منداڵی فەلەستینی لەم شەڕەدا بۆ خەڵکی ئێران گرنگ نییە، بەڵکو ئەوە مانای ئەوەیە کە خەڵک نایەوێت لایەنگری حکومەتێک بێت کە پرسی فەلەستینی کردۆتە ئامرازێک بۆ سەپاندنی زۆرترین دواکەوتوویی و نامرۆڤانەترین سیاسەتەکان و هێزەکان، چ لە ئێران، چ لەسوریا و عێراق، یان لە هەموو ناوچەکە.
یەکێک لە هاوڕێیان دەیگوت بۆچی ئێمە شاهیدی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان نین لە هەموو جیهاندا لە بنەڕەتدا دژی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل و بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی لە ئێران پێکهاتووە؟ وەڵامی من ئەوە بوو کە خەباتی خەڵکی ئێران هەرلەم بەرەی خەڵکی جیهانەدا هێزێکی کاریگەرە چونکە کۆماری ئیسلامی کردۆتە ئامانج. ئەوەی کە خەڵکی جیهان لە خەباتێکدا کۆدەبنەوە، بەو مانایە نییە کە لە هەموو وڵاتان هەمان دروشم دەڵێنەوە. لە ئەمریکا خەڵک دژی ئیسرائیل دێنە سەر شەقامەکان، چونکە حکومەتی ئەمریکا بە هەموو هێزێکییەوە لە پشت ئیسرائیلەوەیە. تەنانەت بەشێک لە جوولەکە ئەمریکییەکان لە بەردەم کۆنگرەی ئەو وڵاتەدا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە حکومەتی ئیسرائیل دەربڕی. ڕایانگەیاند کە بە ناوی ئێمەوە مەکوژن
و داوای لە حکومەتی بایدن کرد کە واز لە پشتیوانیکردن لە حکومەتی ئیسرائیل بهێنێت(not in our name) ). لە ئێرانیش هەمان خەبات لە دژی جەمسەرەکەی تری شەڕ، دژ بە کۆماری ئیسلامی دەبینی. هەندێ لە هاوڕێیان بیرم دەخەنەوە کە خەڵکی ئێران دژی هەر دوو لایەنی شەڕ نین و تەنیا ناڕەزایەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی و حەماس نیشان دەدەن. وەڵامی من ئەوەیە کە منیش کاتێک لە ئێران بووم هەمان شتم دەکرد. هه روه ها به هه موو هێزم له به ڕامبەر کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگه نده پووچه دژه ئیسرائیلیەکانی ڕادەوە ستام.
سەیرکەن لە جەنگی جیهانی یەکەمدا دروشمی بەلشەفییەکان کە دەیانویست کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن، “هەموو چەکەکان ڕووبکەنەوە حکومەت” بوو. واتە لە ئەڵمانیا، کرێکاران و خەڵکی شەریفی ئەڵمانیا دەبێت لە دژی حکومەتی ئەڵمانیا، لە ڕووسیاش، دژی حکومەتی ڕووسیا. ئەم دوو بزووتنەوەیە پێدەچێت دژ بەیەک بن، بەڵام لە ڕاستیدا بە یەک ئاراستەدان. لە شوێنێک بانگەوازی خەڵک دەکەیت بۆ شەڕکردن دژی حکومەتی ئەڵمانیا، لە شوێنێکی تریش دژی حکومەتی ڕووسیا و ئەمەش تاکتیکی دروستە. ئەگەر خەڵک لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە شەڕی جیهانی یەکەمدا بەشدار بوون، دژی حکومەتەکەی خۆیان بهاتنایەتە مەیدان، ئەوا یەکسەر شەڕ کۆتایی پێدەهات. شۆڕشی ڕووسیا ئەو کارەی کرد. لە کاتی شەڕدا حکومەتی تزاری ڕووخاند و پەیمانی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا واژۆ کرد. ئەگەر هێزە شۆڕشگێڕەکانی وەک بەلشەفییەکان لە وڵاتانی دیکەدا چالاک بوونایە، دەکرا لە هەموو وڵاتان ئەمە ڕووبدات و شەڕ و کوشتار بە دەسەڵاتی خەڵک کۆتایی پێ دەهات.
ئەمە بۆ شەڕی غەززەش ڕاستە. خەڵکی ئێران لەم شەڕەدا وەک پایە و میحوەری هێزە ئیسلامییەکان دژی کۆماری ئیسلامی دەجەنگن و خەڵکی ئیسرائیلیش وەک هۆکاری ڕاستەوخۆی کوشتنی ڕۆژانەی خەڵکی ناسیۆنالیستی خۆشەویات دەبن، بەڵام ئیسرائیل لە مێژووی شەڕەکاندا ئیستسنایە. لە ئەنجامی ئەم شەڕە ناتانیاهۆ زۆر بێزراوتر بووە. کۆماری ئیسلامی لە ئاکامی ئەم شەڕە لە ئێران زیاتر بێزراوتر و ڕیسواتر بووە.
سروشتییە کە وا بیت.
لە ئێران خەڵک دروشم دژی ئیسرائیل ناڵێنەوە و نابێت بیشیڵێنەوە. سەیرکەن خەباتی شەقام و مەیدانی شتێکە، شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی سیاسیش شتێکی ترە. ئەگەر پرسیار لە حیزبێکی وەک ئێمە بکرێت دەربارەی ئەم شەڕە، ئێمە هەموو حەقیقەتەکە دەخەینە بەردەم خەڵک. هاوشێوەی ئەو باسەی کە لێرەدا وروژاندم. کە ئەم شەڕە هیچ پەیوەندییەکی بە ئازارەکانی خەڵکی فەلەستینەوە نییە، کە حەماس و نەتانیاهۆ بە کردەوە دەستیان لەناو دەستی یەکدایە، ئەوەی کە خەباتیان لەپێناو گێڕانەوەی پەنابەرە فەلەستینییەکانیان بۆ سەرماڵ حاڵی خۆیان کردووە بە شەڕێکی ئایینی و هتد.
دامودەزگاکان و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکانی ناو ئێران هەمان هەڵوێستیان هەیە. ئەگەر لێدوانەکانی یەکێتی ئازاد و یەکێتیی نووسەران و خانەنشینان و تەنانەت هەڵوێستی زیندانیانی سیاسی وەک گۆلرۆخ ئێرانی و نێرگس محەمەدی سەبارەت بە شەڕی غەززەتان بینیبێت، تێدەگەن کە ئەوان هەڵوێستیان لە دژی تەواوی شەڕ تەواوی ئەو هێزە کۆنەپەرستانەی کە تێیدا بەشدارن. به تایبه تی به یاننامه ی جه عفه ڕ عه زیم زاده سکرتێری یه کێتی ئازاد ڕوونکردنەوە و شیکارییەکی ورد و ڕادیکاڵی دژ به هه ڕدوو لایه نی شه ڕەکە خستۆته ڕوو. بەڵام ئەگەر هەر ئەم تێکۆشەرانە بچنە سەر شەقام، ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی کۆماری ئیسلامی و حەماس چڕ دەکەنەوە. لە شەقامەکانی ئێراندا دروشم دژی کۆماری ئیسلامی و لە ئەمریکاش دژی ئیسرائیل بوترێتەوە، چونکە حکومەتی ئەمریکا بەتەواوی لە پشت حکومەتی ئیسرائیلەوەیە، هەروەک چۆن کۆماری ئیسلامی بەتەواوی پشتیوانی حەماس دەکات.
جیاوازی کۆمەڵگای ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لەوەدایە کە خەریکی شۆڕشێکی گەورەیە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و هەر بۆیەش بزووتنەوەی دژە شەڕ بۆ خەڵکی ئێران مانایەکی تایبەتی هەیە: هەوڵدان تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت بۆ لابردنی قاچێکی گرنگی ئەم شەڕە بەربەرییە. دروشمی مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی دەگێڕێتەوە و حکومەت لەگەڵ دڵی شەڕ و بەندەرەکەیدا دەکاتە یەک دراو. خەڵک دەزانن فەلەستین پەناگەی حکومەتێکی بەتاڵ و درۆینە. ئاڵایەکە بۆ سەرکوتکردنی خەڵک لە خودی ئێراندا.
ئەمڕۆ لایەنێکی گرنگی فەرهەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران گاڵتەکردنە بە پڕوپاگەندەی شەڕ و پووچ وپوچی بەرپرسانی ڕێژیم لە دژی حکوومەتی ئیسرائیل. دەڵێن ئێوە کە شانازیتان بە سوپای قودسەوە دەکرد و دەمتان لە لەناوبردنی ئیسرائیل و فەتحکردنی قودس دەکوتی، بۆچی نەڕۆیشتن؟ بۆ ناڕۆن شەهید لەوێ شەهیدبن؟! ئەگەر سەیری سۆشیال میدیا بکەیت دەبینیت خەڵک لە ئساتێکی فراواندا بە ڕیشی حکومەت پێدەکەنن و بە گەورە گاڵتەبارانیان دەکەن. ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵکی بەڕاستی دەیانەوێت ڕژیم بچێتە ناو شەڕەوە، بەڵکو بە حکومەت دەڵێن ئێمە دەستی ئێوەمان خوێندووەتەوە و ڕێگەتان پێنادەین ئەم شەڕە لە دژی شۆڕشەکەمان بەکار بهێنن ئەیانەوێتدبڵێن بێمانان، فێڵبازن , درۆزنن.
وەک چۆن لە سەرەوە دوو جەمسەری شەڕ تەواوکەری یەکترن و یارمەتی یەکتر دەدەن، لە خوارەوەش خەڵکی ئێران و خەڵکی ئیسرائیل کە ڕایدەگەیەنن کە بە ناوی ئێمەوە تاوان ئەنجام مەدەن و هەموو ئەو خەڵکە شارستانییەی جیهان کە هاتوونەتە سەر شەقامەکانی دژی ئەم شەڕە تەواوکەر و هاوسەنگەری یەکترن. لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا بزووتنەوەی دژە شەڕ لە بنەڕەتدا دژی تاوانی ئیسرائیلە، چونکە بەردەوام وێنەی تاوانەکەی غەززە لە میدیاکانەوە دەبینن. تەنانەت حکومەتەکانی لایەنگری ئیسرائیلیش دەنگیان لێ بەرز بووەتەوە.
غەززە دژی حکوومەتی نەتانیاهۆ دەجەنگن. پێشکەوتنخوازترین بەشی کۆمەڵگای ئیسرائیل بە دروشمی ناسیۆنالیستی خۆشەویات دەبن، بەڵام ئیسرائیل لە مێژووی شەڕەکاندا ئیستسنایە. لە ئەنجامی ئەم شەڕە ناتانیاهۆ زۆر بێزراوتر بووە. کۆماری ئیسلامی لە ئاکامی ئەم شەڕە لە ئێران زیاتر بێزراوتر و ڕیسواتر بووە.
سروشتییە کە وا بیت.
لە ئێران خەڵک دروشم دژی ئیسرائیل ناڵێنەوە و نابێت بیشیڵێنەوە. سەیرکەن خەباتی شەقام و مەیدانی شتێکە، شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی سیاسیش شتێکی ترە. ئەگەر پرسیار لە حیزبێکی وەک ئێمە بکرێت دەربارەی ئەم شەڕە، ئێمە هەموو حەقیقەتەکە دەخەینە بەردەم خەڵک. هاوشێوەی ئەو باسەی کە لێرەدا وروژاندم. کە ئەم شەڕە هیچ پەیوەندییەکی بە ئازارەکانی خەڵکی فەلەستینەوە نییە، کە حەماس و نەتانیاهۆ بە کردەوە دەستیان لەناو دەستی یەکدایە، ئەوەی کە خەباتیان لەپێناو گێڕانەوەی پەنابەرە فەلەستینییەکانیان بۆ سەرماڵ حاڵی خۆیان کردووە بە شەڕێکی ئایینی و هتد.
دامودەزگاکان و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکانی ناو ئێران هەمان هەڵوێستیان هەیە. ئەگەر لێدوانەکانی یەکێتی ئازاد و یەکێتیی نووسەران و خانەنشینان و تەنانەت هەڵوێستی زیندانیانی سیاسی وەک گۆلرۆخ ئێرانی و نێرگس محەمەدی سەبارەت بە شەڕی غەززەتان بینیبێت، تێدەگەن کە ئەوان هەڵوێستیان لە دژی تەواوی شەڕ تەواوی ئەو هێزە کۆنەپەرستانەی کە تێیدا بەشدارن. به تایبه تی به یاننامه ی جه عفه ڕ عه زیم زاده سکرتێری یه کێتی ئازاد ڕوونکردنەوە و شیکارییەکی ورد و ڕادیکاڵی دژ به هه ڕدوو لایه نی شه ڕەکە خستۆته ڕوو. بەڵام ئەگەر هەر ئەم تێکۆشەرانە بچنە سەر شەقام، ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی کۆماری ئیسلامی و حەماس چڕ دەکەنەوە. لە شەقامەکانی ئێراندا دروشم دژی کۆماری ئیسلامی و لە ئەمریکاش دژی ئیسرائیل بوترێتەوە، چونکە حکومەتی ئەمریکا بەتەواوی لە پشت حکومەتی ئیسرائیلەوەیە، هەروەک چۆن کۆماری ئیسلامی بەتەواوی پشتیوانی حەماس دەکات.
جیاوازی کۆمەڵگای ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لەوەدایە کە خەریکی شۆڕشێکی گەورەیە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و هەر بۆیەش بزووتنەوەی دژە شەڕ بۆ خەڵکی ئێران مانایەکی تایبەتی هەیە: هەوڵدان تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت بۆ لابردنی قاچێکی گرنگی ئەم شەڕە بەربەرییە. دروشمی مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی دەگێڕێتەوە و حکومەت لەگەڵ دڵی شەڕ و بەندەرەکەیدا دەکاتە یەک دراو. خەڵک دەزانن فەلەستین پەناگەی حکومەتێکی بەتاڵ و درۆینە. ئاڵایەکە بۆ سەرکوتکردنی خەڵک لە خودی ئێراندا.
ئەمڕۆ لایەنێکی گرنگی فەرهەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران گاڵتەکردنە بە پڕوپاگەندەی شەڕ و پووچ وپوچی بەرپرسانی ڕێژیم لە دژی حکوومەتی ئیسرائیل. دەڵێن ئێوە کە شانازیتان بە سوپای قودسەوە دەکرد و دەمتان لە لەناوبردنی ئیسرائیل و فەتحکردنی قودس دەکوتی، بۆچی نەڕۆیشتن؟ بۆ ناڕۆن شەهید لەوێ شەهیدبن؟! ئەگەر سەیری سۆشیال میدیا بکەیت دەبینیت خەڵک لە ئساتێکی فراواندا بە ڕیشی حکومەت پێدەکەنن و بە گەورە گاڵتەبارانیان دەکەن. ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵکی بەڕاستی دەیانەوێت ڕژیم بچێتە ناو شەڕەوە، بەڵکو بە حکومەت دەڵێن ئێمە دەستی ئێوەمان خوێندووەتەوە و ڕێگەتان پێنادەین ئەم شەڕە لە دژی شۆڕشەکەمان بەکار بهێنن ئەیانەوێتدبڵێن بێمانان، فێڵبازن , درۆزنن.
وەک چۆن لە سەرەوە دوو جەمسەری شەڕ تەواوکەری یەکترن و یارمەتی یەکتر دەدەن، لە خوارەوەش خەڵکی ئێران و خەڵکی ئیسرائیل کە ڕایدەگەیەنن کە بە ناوی ئێمەوە تاوان ئەنجام مەدەن و هەموو ئەو خەڵکە شارستانییەی جیهان کە هاتوونەتە سەر شەقامەکانی دژی ئەم شەڕە تەواوکەر و هاوسەنگەری یەکترن. لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا بزووتنەوەی دژە شەڕ لە بنەڕەتدا دژی تاوانی ئیسرائیلە، چونکە بەردەوام وێنەی تاوانەکەی غەززە لە میدیاکانەوە دەبینن. تەنانەت حکومەتەکانی لایەنگری ئیسرائیلیش دەنگیان لێ بەرز بووەتەوە.
” بە ناوی ئێمەنا” دەستی بە ناڕەزایەتی خۆی کردووە.
شرۆڤەکارێک دەڵێت لە شەڕەکاندا بەزۆری حکومەتەکان بە فووکردنە دەماری میللی و بانگەشەی ناسیۆنالیستی خۆشەویات دەبن، بەڵام ئیسرائیل لە مێژووی شەڕەکاندا ئیستسنایە. لە ئەنجامی ئەم شەڕە ناتانیاهۆ زۆر بێزراوتر بووە. کۆماری ئیسلامی لە ئاکامی ئەم شەڕە لە ئێران زیاتر بێزراوتر و ڕیسواتر بووە. سروشتییە کە وا بیت.
لە ئێران خەڵک دروشم دژی ئیسرائیل ناڵێنەوە و نابێت بیشیڵێنەوە. سەیرکەن خەباتی شەقام و مەیدانی شتێکە، شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی سیاسیش شتێکی ترە. ئەگەر پرسیار لە حیزبێکی وەک ئێمە بکرێت دەربارەی ئەم شەڕە، ئێمە هەموو حەقیقەتەکە دەخەینە بەردەم خەڵک. هاوشێوەی ئەو باسەی کە لێرەدا وروژاندم. کە ئەم شەڕە هیچ پەیوەندییەکی بە ئازارەکانی خەڵکی فەلەستینەوە نییە، کە حەماس و نەتانیاهۆ بە کردەوە دەستیان لەناو دەستی یەکدایە، ئەوەی کە خەباتیان لەپێناو گێڕانەوەی پەنابەرە فەلەستینییەکانیان بۆ سەرماڵ حاڵی خۆیان کردووە بە شەڕێکی ئایینی و هتد.
دامودەزگاکان و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکانی ناو ئێران هەمان هەڵوێستیان هەیە. ئەگەر لێدوانەکانی یەکێتی ئازاد و یەکێتیی نووسەران و خانەنشینان و تەنانەت هەڵوێستی زیندانیانی سیاسی وەک گۆلرۆخ ئێرانی و نێرگس محەمەدی سەبارەت بە شەڕی غەززەتان بینیبێت، تێدەگەن کە ئەوان هەڵوێستیان لە دژی تەواوی شەڕ تەواوی ئەو هێزە کۆنەپەرستانەی کە تێیدا بەشدارن. به تایبه تی به یاننامه ی جه عفه ڕ عه زیم زاده سکرتێری یه کێتی ئازاد ڕوونکردنەوە و شیکارییەکی ورد و ڕادیکاڵی دژ به هه ڕدوو لایه نی شه ڕەکە خستۆته ڕوو. بەڵام ئەگەر هەر ئەم تێکۆشەرانە بچنە سەر شەقام، ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی کۆماری ئیسلامی و حەماس چڕ دەکەنەوە. لە شەقامەکانی ئێراندا دروشم دژی کۆماری ئیسلامی و لە ئەمریکاش دژی ئیسرائیل بوترێتەوە، چونکە حکومەتی ئەمریکا بەتەواوی لە پشت حکومەتی ئیسرائیلەوەیە، هەروەک چۆن کۆماری ئیسلامی بەتەواوی پشتیوانی حەماس دەکات.
جیاوازی کۆمەڵگای ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لەوەدایە کە خەریکی شۆڕشێکی گەورەیە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و هەر بۆیەش بزووتنەوەی دژە شەڕ بۆ خەڵکی ئێران مانایەکی تایبەتی هەیە: هەوڵدان تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت بۆ لابردنی قاچێکی گرنگی ئەم شەڕە بەربەرییە. دروشمی مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی دەگێڕێتەوە و حکومەت لەگەڵ دڵی شەڕ و بەندەرەکەیدا دەکاتە یەک دراو. خەڵک دەزانن فەلەستین پەناگەی حکومەتێکی بەتاڵ و درۆینە. ئاڵایەکە بۆ سەرکوتکردنی خەڵک لە خودی ئێراندا.
ئەمڕۆ لایەنێکی گرنگی فەرهەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران گاڵتەکردنە بە پڕوپاگەندەی شەڕ و پووچ وپوچی بەرپرسانی ڕێژیم لە دژی حکوومەتی ئیسرائیل. دەڵێن ئێوە کە شانازیتان بە سوپای قودسەوە دەکرد و دەمتان لە لەناوبردنی ئیسرائیل و فەتحکردنی قودس دەکوتی، بۆچی نەڕۆیشتن؟ بۆ ناڕۆن شەهید لەوێ شەهیدبن؟! ئەگەر سەیری سۆشیال میدیا بکەیت دەبینیت خەڵک لە ئساتێکی فراواندا بە ڕیشی حکومەت پێدەکەنن و بە گەورە گاڵتەبارانیان دەکەن. ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵکی بەڕاستی دەیانەوێت ڕژیم بچێتە ناو شەڕەوە، بەڵکو بە حکومەت دەڵێن ئێمە دەستی ئێوەمان خوێندووەتەوە و ڕێگەتان پێنادەین ئەم شەڕە لە دژی شۆڕشەکەمان بەکار بهێنن ئەیانەوێتدبڵێن بێمانان، فێڵبازن , درۆزنن.
وەک چۆن لە سەرەوە دوو جەمسەری شەڕ تەواوکەری یەکترن و یارمەتی یەکتر دەدەن، لە خوارەوەش خەڵکی ئێران و خەڵکی ئیسرائیل کە ڕایدەگەیەنن کە بە ناوی ئێمەوە تاوان ئەنجام مەدەن و هەموو ئەو خەڵکە شارستانییەی جیهان کە هاتوونەتە سەر شەقامەکان دژی ئەم شەڕە تەواوکەر و هاوسەنگەری یەکترن. لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا بزووتنەوەی دژە شەڕ لە بنەڕەتدا دژی تاوانی ئیسرائیلە، چونکە بەردەوام وێنەی تاوانەکەی غەززە لە میدیاکانەوە دەبینن. تەنانەت حکومەتەکانی لایەنگری ئیسرائیلیش دەنگیان لێ بەرز بووەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو دیمەنێکم لە تیڤی بینی کە کۆرپەی پێشوەختە لە ئینکوباتۆرەکاندا(Incubator) لە نەخۆشخانەی شەفا دەیانگواستەوە بۆ ئەوەی بیبەنە میسر و دواتر بۆ تورکیا. ئەو بەرپرسەی یونیسێف کە ئەم ڕاپۆرتەی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند کە پێدەچێت هەندێکیان لە ڕێگادا لەناو بچن. وەک ئەوەی باسی مریشکی شەش ڕۆژە بکات! باشە هەمووان بەم کارەساتە ڕادەچڵەکێن و ناتوانن هێمن دابنیشن. دەیانەوێت بێنە ناوەڕاستی شەقامەکان و هاوار بکەن، ئەم تاوانە ڕابگرن!
هەمان خەبات لە ئێرانیشدا دەگوزەرێت. خەڵک دەزانن دیوەکەی تری شەڕ لەمە تاوانبارتر و دڕندەترە. ئەگەر حکومەتی ئیسرائیل تاوانێکی لەو شێوەیە لە غەززە ئەنجام بدات، کۆماری ئیسلامی لە خودی ئێرانیشدا هەمان کار دەکات. کوشتن و تەقەکردن لە خەڵک، دەرهێنانی چاو، ژەهراویکردن، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی منداڵان، ژن و پیاو، پیر و گەنج کاری ڕۆتینی ئەم تاوانبارانە بووە. دەزانن حەمایش لە هەمان قەبیلە و قوماشەو دەیەوێت هەمان دۆزەخ لە غەززە پیادە بکات. خەڵکی ئێران لە هەموو کەس باشتر ئەو تاوانبارانەدەناسن.
خەڵکی ئێران و خەڵکی جیهان بەم شێوەیە پێکەوە وەستاون و لە دژی هەموو ئەم شەڕە و هەڵگرسێنەرە تاوانکرەکانی هاتوونەتە مەیدان. وەک هێزی ئۆپۆزسیۆنی شۆڕشگێڕ دەبێ ئەم هاوپشتییە ببینین و شوێنی خەباتی خواستی ڕوخاندنی خەڵکی ئێران لە بزووتنەوەی جیهانی دژە شەڕدا بخەینە بەر چاوی جیهان. خەڵکی ئێران سەرقاڵی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامین و هەروەها کاری خەڵکی ئیسرائیلە کە بڕیار بدەن چی لە ناتانیاهۆ بکەن. کاتێک ئەم شەڕە کۆتایی هات، هەموو بانگەشەیەکی دژە ئیسرائیلی کۆماری ئیسلامی و سپای قودس و ڕۆژی جیهانی قودس و ئەو موشەکانەی کە دروشمی بمرێ ئیسرائیلیان لەسەرە و هەموو ئەمانە کۆدەکرێنەوە. پێگەی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی زۆر لاوازتر دەبێت. خەڵکی ئیسرائیل ناتانیاهۆ دەخەنە بەردەم دادگا و حزبی لیکود بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێو خەڵک و سیاسەتی ئیسرائیلدا پەراوێز دەخرێت و گۆشەگیر دەکرێت.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە خەڵکی ئێران نەیانهێشتووە شۆڕشەکەیان بکەوێت ژێر کاریگەری شەڕەوە. لەم شەڕەدا ئارمیتا گیانی بەختکرد، کە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ساڵڕۆژی ئابانمان هەبوو، دروشمی ئابان بەردەوامە و لێدوان و بانگەوازی پڕ سۆز و یادکردنەوەی قوربانیانی شۆڕش بێ وەستان بەردەوامە. ئەمڕۆ ناڕەزایەتی کرێکاران و خانەنشینانی نەوت گەیشتۆتە لوتکەیەکی بێ وێنە و بەرەو فراوانبوون دەچێت. هتد و هتد. شۆڕش بە دینامیزمی خۆیەوە بەرەو پێشەوە دەڕوات و بە دوای ئامانجی خۆیدا دەگەڕێت. دەبینیت لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیدا حکومەتەکان و بەشێک لە خەڵک خۆیان دەستیان بە خۆپیشاندانی دژە ئیسرائیل کردووە، بەڵام ئەمە لە ئێران ڕووی نەدا. حکومەت هەموو هەوڵێکی دا، بەڵام سەری نەگرت. ئەم ڕاستییەش هێزی شۆڕش لە پوچەڵکردنەوەی سیاسەت و کردەوەی دژە شۆڕشی حکومەتدا نیشان دەدات.
لە کۆتاییدا وەک دەرەنجامێک دەبێ بڵێم بەرەی کاریگەر و پراکتیکی و بابەتیی دژ بەم شەڕە و دژی هێزە بەرپاکەرەکانی ئەم شەڕە کۆمەڵگای ئێرانە. وە یەکێک لە ئەرک و ڕۆڵی هێزە شۆڕشگێڕەکانی وەکو حیزبی ئێمە ئەوەیە کە سەرنجی خەڵکی جیهان ڕاکێشین بۆ ئەم کارە، لەوانەش بە ئاڵای ڕەتکردنەوە و بایکۆتی جیهانی کۆماری ئیسلامی. ئەمڕۆ زۆرێک لە حکومەتەکان حەماس بە تیرۆریست ناودەبەن، کۆماری ئیسلامی، وەک باوکی هەڵگرەوەی حەماس و پایە و میحوەرێکی ئیسلامی سیاسی لە ناوچەکە و لە جیهاندا، پێویستە بە تیرۆریستیش بناسێنرێت. کۆماری ئیسلامی وەک حەماس ڕەت بکرێتەوە و گۆشەگیر بکرێت. ئێمە هەمیشە ڕامانگەیاندووە کە “کۆماری ئیسلامی نوێنەری خەڵکی ئێران نییە، بکوژی ئەوانە” و ئەمڕۆ دەبێ جەخت لەوە بکرێتەوە کە تەنیا بکوژی خەڵکی ئێران نییە، بەڵکو بکوژی خەڵکی ئێران و بکوژی خەڵکی ناوچەکەشە.
بارودۆخیکی سیاسی کە شەڕی غەززە دروستی کرد، جارێکی دیکە پرسی بایکۆتکردنی کۆماری ئیسلامی دەخاتە سەر مێز. ئاڵای بایکۆتی کۆماری ئیسلامی بە هێز و بەدواداچوونێکی زیاترەوە هەڵبکرێت. ئەمەش لە بەرامبەردا دەتوانێت شۆڕشی ئێران بەهێزتر بکات و هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە بنێ.
١٨ ئازەر ١٤٠٢، ٩ی دێسەمبەری ٢٠٢٣




گفتوگۆ لەگەڵ هونەرمەند ئارام سەردار.. ئامادەکردنی: كامەران حاجی ئەلیاس

هونەرمەند ئارام سەردار: كاتێ كەمانەكەم لە باوەش دەگرم بە خۆشەویستی دەیژنم
هونەرمەند ئارام سەردار: باوكم یەكەم كەس بوو پاڵپشت و هاندەرم بووە بۆ نێو دونیای هونەر
هومەرمەند (ئارام سەردار مەجید)، یەكێكە لە ژنیارە بەتواناكانی كوردستان،ئەوە لە تەمەنی (10) ساڵییەوە خۆی هاتۆتە نێو جیهانی موزیك وەكو ژنیارێكی بەتوانای ئامێری (كەمانجە و ڤیۆلا) ئەندامی چەندین تیپی موزیكی و ئۆركێسترای كوردستانە هەروەها وەكو ژنیار بەشداری لە چەندین كۆنسێرت لەكوردستان و دەرەوەی كوردستان كردوە ئێمە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە ژیان وكارەهونەرییەكانی، لە نزیكەوە ئەم هەڤپەیڤینەمان لەگەڵدا كرد..

هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

*سەرەتا بابزانین چۆنە جیهانی جیهانی موزیكت ناسی؟

  • هەر لەمنداڵییەوە حەزێكی زۆرم هەبوو بۆ موزیك هەبوو یەكەم دەسپێكی هونەریم لە چالاكی قوتابخانەكانی هەولێر بووە لە ساڵی (1987) ،ئەوكات تە مەنم (10) ساڵان بوو دەستم بە خوێندنی موزیك و ئامێری كەمان كردووە لای بەڕێز مامۆستا (لوقمان جوهر).. وە ساڵی (1995) لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر بەشی مۆسیقا وەرگیرام بۆ ماوەی پێنچ ساڵ ئامێری كەمانم خوێند لە هەموو ئەو چالاكیانەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەكاندا بەشداریم تێدا كردووە دوای دەرچوونم وەك مامۆستای پەروەدەی هونەر دامەزراوم ئێستا سەر پەشتیاری هونەریم لە چالاكی قوتابخانەكانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر. دوای هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئۆڕكێسترای كوردستان ساڵی (1997) ئەندامی ئەو تیپەم بە ئامێری (كەمان ) و (ڤیۆلا ) وە لەهەموو ئەو كۆنسێرتانەی كە لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان ئەنجام دراوە بەشداریم تێدا كردووە وەك ووڵاتەكانی (ڕۆمانیا – بولغاریا – جۆرجیا ) بە ڕابەرایەتی مایسترۆ مامۆستا (چەتۆ نەورۆز ) وە ڕیكخستنی گشت كارە هونەریكانیش لەلایان بەڕێز مامۆستا (هەڤال حمد ) ئەنجام دەدرا هەروەها چەندین كاری هونەریم لەگەڵ ( دەستەی مۆسیقای شەبەنگ ) كردووە كەلە (7) ژەنیار پێكهاتبووین وەك ئامێرەكانی (كەمان – ڤیۆلا – پیانۆ – چەلۆ ) ،چەندین كۆنسێرت و مۆسیقای كلاسیك و كوردیمان پێشكەش كردووە هەروەها بەشداری چەند كارێكی هاوبەشم ڵەگەڵ سیمفۆنیا عێراق دا كردووە وەك ژنیاری (ڤیۆلا) وە ساڵی 2008 ئەندامی تیپی موزیكی هونەرمەند (زكریا عبدالله ) بووم ئەوكات كۆنسێرتێكمان لەوڵاتی سوید لە شاری ستۆكهۆڵم بۆ ئەنجام دا،كۆنسێرتی دووەمیش لە شاری هەوڵیر. ئێستاش وەك ژنیاری ڤیۆلا ئەندامی (تیپی ئۆڕكێسترای كوردستان تیڤی ) یم كە تیپێكی زۆر سەركەوتوو چالاكە لەم ماوەیەدا چەند كۆنسێرتێكی بێ وێنەمان لە مۆسێقای كوردی و جیهانی پێشكەش كردووە بەڕابەرایەتی مایسترۆ مامۆستا (سەید ئەحمەد ڕواندزی).

    *چی وای لە تۆی كرد لە نێو ئەو هەموو ئامێرە موزیكیانە،رووبكەیتە ئامێری كەمانجە؟

  • هەر لە منداڵیەوە حەزو خولیام لە مۆسیقا بوو بەتایبەتی ئەگەر موزیكەكە صۆڵۆی ئامێری كەمانی تیابایە ، هەستێكی زۆر تایبەتی لام دروست دەكرد چێژێكی زۆرم لێ دەبێنی بۆیە تــاكـــو ئێستاش كاتێ ئــامــیـَـری كـــەمـــانـــــم لە ئامێزەو بە خـــۆش ویستیەوە دەیژەنـــم.

    *كێ بە مامۆستای خۆت دەزانی؟

  • بێگومان زۆر ئەوانەی هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری من بووینە سەرەتا باوكم بەڕەحمەت بێت (سەردار مەجید ) یەكەم كەس بوو پاڵپشت و هاندەرم بووە بۆ نێو دونیای هونەر كە زۆری حەز دەكرد ببمە ژنیاری ئامێری كەمان بۆیە لە مندالێەوە منی بردە خوولی مۆسێقا تاكو فێری مۆسیقا بم .هەروەها سوپاسی ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم لە پەیمانگەی هونەرە جوانە كانی بەشی مۆسیقا وانەی موزیكم لایان خوێندوە سودی زۆرم لێان بینی وەك مامۆستایان (فەرهەنگ غەفور، فاروق باپیر، لوقمان جوهر،ئامانج غازی، بەكر خالد،سیروان سیرینی ،كارۆخ زرار).

    *موزیك بنەمایەكی گرنگی كاری شانۆ و دراماكانە چۆن دەڕوانیتە موزیكی وێنەیی دراما كوردییەكان؟

  • ئەوەندەی من سەیرم كردووە بەشێك لە دراماكان موزیكەكانیان لە ئاستێكی زۆر باش دابوونە چونكە بەشێكی زۆر لە دراما سەركەوتووەكان كە سانی ئەكادیمی لە بواری مویزك كاریان بۆ كردووە ئەمەش دەبێتە هۆكارێك كە موزیكی باش كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر دراماكە و هەستی بینەر.

    *وەكو ژنیار بەشداری چەندین فیستڤاڵی هونەری موزیكی كردوە؟

  • ئەوەی راستی بێت بەشداری لەزۆربەی ڤیستیڤاڵەكانی كوردستان بەشداریم كردووە هەروەها لەدەروەی ووڵاتیش ساڵی (2008) بەشداریم لەڤیستیڤاڵی (موزیك ئەنتەر ناسیۆناڵ) لە ووڵاتی نەمسا كردووە ئەوكات لە ڕێی پەخشی ڕێكلامی تایبەت دەستكرا بەوەرگرتنی ئەو موزیك ژەنە گەنجە لێهاتووەنە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان لە دوای تاقیكردنەوەیان تەنیا(45) ژنیار هەڵبژێردران بە ڕابەرایەتی ماستیر دكتۆر (عبدالله جەمال سەگرمە) تیپی ئۆركستیرَِای ژێداری كوردستان دامەزرا، دوای ڕاهێنانێكی زۆری موزیك بە تایبەتی موزیكی (مۆزاڕت) و چەند بەرهەمێكی كوردی جیهانی سەردانی ووڵاتی نەمسامان كرد لەشاری ڤییەننا لەوێش دەست كرا بە تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ تیپە بەشداربووەكان (لە موزیك ڤراین –گۆڵدن هۆڵ) ئێمەش زۆر سەركەوتووانە بەرهەمێكی موزیك ژەنی بەناو بانگی (مۆزارت)مان پێشكەش كرد دوای ئەوە لە فیستیڤاڵەكە چەند زنجیرە كۆنسیرتێكمان لە شوێنی جیا جیا پێشكەش كرد هەروەها بەژداریمان لە ۆڕك شۆپێك كرد لەسەر دەستی چەند پسپۆڕێكی بە ناو بانگی بواری موزیك لە زانكۆی ڤییەننا كرد وە نابێ ئەوەش لەبیر بكەم كە سەرجەم ڕێكخستنی كارەكان لەلایان بەڕێز كاك (دڵشاد عوسمان) ڕیكخرا لە ووڵاتی نەمسا.

    *لە نێو جەماوەردا زیاتر گوَرانی بێژ زیاتر لە موزیك ژەن دەناسرێت هۆكارەكەی بۆ چی دەگەرێتەوە؟

  • ئەوە پەیوەندی بەكلتوری ئەو شوێنەهەیە،چونكە لەڕوَژ هەڵاتی ناوەڕاست زوَر گرنگی بە موزیك نادرێت پێچەوانەی ووڵاتانی ڕوَژئاوا ، ئەوان مێژویەكی كوَنیان هەیە لە گرنگی دان بە موزیك بوونەتە قوتابخانە بوَهەموو جیهان هەر لە منداڵیەوە موزیك ژەن دروست دەكەن بوَیەموزیك ژەنەكانیان لەسەر ئاستی جیهان بەناوبانگن و ناسراون لێرە موزیك ژەن وەك سەربازی وونە وایە، توَ لێرە چەند كاری بە توانای موزیك بكەیت بۆ گوَرانی بێژ زیاتر گوَرانی بێژ دەناسرێت لێرە زیاتر خەڵك گوێ لە گوَرانی دەگرن كەمتر گوێ لە موزیك دەگرن.
  • وەك سەرپەشتیاری هونەری لەچالاكی قوتابخانەكان تاچەند لە نێو قوتابخانەكان ،گرنگی بەقوتابیانی بەهرەمەند دەدەن؟
  • ئێمەلەچالاكی قوتابخانەكانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر،تیپەكی موزیكیمان هەیە،كەپێكهاتووە لە (35) ژەنیاری بەتوانا سەرجەم ئەندامەكان لە قوتابیانی نێو قوتابخانەكانی شاری هەولێر پێك هاتوون، ئاستێكی زوَر باشیان هەیە لە لایەن ماموَستای پسپوَڕ گرنگیان پێ دەدرێت بەشێوەی ئەكادیمی دەخوێنن .وە ئامێرەكانیش پێكهاتوە لە (كەمان – ڤیوَلا – چەلۆَ – كلاڕنێت – پیانوَ – ئیقاع) وەلەماوەی ڕابردوو چەند كوَنسێرتێكمان ئەنجام داوە لەموَسیقای كوردی جیهانی لە ئایندە شدا بەرنامەی كوَنسێرتی ترمان هەیە كەبەرهەمەكان لە ئاستێكی بەرزدایە وەئەم تیپەیە تەنها لە ڕوَژانی پشوو ڕاهێنانیان لەگەڵدا ئەنجام دەدەین،لەو بڕوایەدام لەداهاتوو ببنە ژنیاری بەتوانا.

    *وەك موزیك ژەنێك چوَن دەڕوانیتە ئاستی موزیكی كوردی؟

  • ئاستی موزیكی كوردی بەگشتی لەئاستێكی زوَر باش دایە بەهوَی بوونی ژنیاری بە تواناو ئەكادیمی لە ئێستادا،ژەنیار و تیپی موزیكی زۆر بەتوانا لە كوردوستان بوونیان هەیە هەروەها دروست بوونی تیپی ئوَڕكێسترا دەریدەخات، كەموزیكی كوردی لە ئاستێكی باش دایە،لەلایەكی تر بە ئەكادیمی كردنی ملیۆدیە كوردیەكان و دابا شكردنیان بەشێوەیەكی ئەكادیمی زانستی ئەمانە هەموو بوونەتە فاكتەرێكی زۆر بەهێز بوَ پێشكەوتنی موزیكی كوردی بەڵام لەهەمان كاتیشدا هەندێك كار كراوە كرچ وكاڵی زوَریان پێوە دیارە بۆیە لێرەدا دەبێت پوَلێن كردن هەبێت بوَ هەموو ئەو كارانەی كە پێشكەش دەكرێن.
  • لە كۆتاییدا ئێمە زۆر سوپاست دەكەین بۆ دەرفەتەی بە ئێمەت بەخشی.
  • منیش زۆر سوپاسی ئێوە دەكەم ئەركتان كێشا.



گونی قۆڕ : ساتیرەچیرۆك.. جەلال قادر

لە سەرەتای سااڵنی هەشتاكان هەرزەكار بووم بە دزی ماڵەوە دەچووم بۆ سینەما. جارێکیان لەناو هۆڵی سینەماكە، ئەو كەسەی
بەتەنیشتمەوە دانیشتبوو پێشتر فیلمەكەی بینیبوو، جارناجارێ دەیگووت; ئێستا وادەبێت، واڕوودەدا
چەند جارێک پێمگووت ; دەتوانیت بێدەنگ بیت
خۆی پێڕاناگیراو بێدەنگ نابوو، گرتە بە گرتەی فیلمەكەی شی دەكردەوە
بێزاربووم، لە تەنیشتی گواستمەوە ،چوومە سەر كوریسیەكیتر
چیرۆكی فیلمەكەش زۆر سەرنج ڕاكێش بوو
پاڵەوانی ناو فیلمەكە مێردمنداڵیێك بوو، برا گەورەكەی هەمیشە تووشی كێشەی دەكرد، ئەمیش هەرچەند دەیزانی براكەی كەسێكی
خەراپە، بەاڵم لەترسی نایەرەکان ناچاربوو بەدوای کاکەی كەوێت
بەهەربار، كاتێ فیلمەكە تەواوبوو، لە سینەما هاتمە دەرەوە ، لەبەر روناكی و تیشكی خۆر بەرچاوم تاریك بوو، هەستمكرد
ونبوومە. ترسێك كەوتە گیانمەوە. لە ڕێبوارێكم پرسی; كام ڕێگا دەچێت بۆ الی پاسەكانی رەحیماوا ؟
وتی ; كوڕی خۆم، نیگەران مەبە، ئەم شارە زۆر بچووكە ، هەر ڕێگایەك بگریت، كۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە الی پاسەكان، بەناو
چەند کۆاڵنێکدا چووم، بنبەست بوو و گەڕامەوە شوێنی خۆم. لە سووچی کواڵنیك تووشم بە تووشی ئەو کوڕە الوە بووەوە كە لەناو
سینەماكە بەتەنیشتیەوە دانیشتبووم
ساڵوێكی گەرمی لێكردم و وتی; فیلمەكە خۆش بوو؟
بەلێ .. بەتایبەت كاتێ منداڵەكە ونببوو، دەگریا، كە چاوی بە برا گەورەكەی كەوت گەشایەوە
ئایا تۆ دەزانی، ئەم فیلمە بەشی دووەمیشی هەیە؟
نەوەاڵ، تۆ بەشی دووەمیت بینیووە؟
بە بێزارییەوە وتی ; بەلێ… بەاڵم هەروەك بەشی یەكەم نابێت، لەبەشی دووەم هەر كای كۆن بە با دەكەن
وتم- زۆربەی فیلمەكان هەربەشی یەكەمیان خۆشە
بەم شێوەیە لەگەڵ ئەم الوە كەوتینە ڕێ . هەرچەند ئەو زۆربڵێ بوو، قسەكانی دووبارە بوون، بەاڵم منیش، پێمخۆش بوو تا ترسی
ونبوونم لەبیرباتەوە
لە بەردەم دوكانێكی شەربەتفرۆش تێپەڕین، گوێم لە مۆسیقایەکی خۆش بوو
ئەو دەستی خستە سەرشانم و وتی; ئەرێ ئەوە تۆ بۆ كوێ دەچیت؟
دەچم بۆ وێستگەی پاسەكانی رەحیماوا
.ئێ… منیش دەچم بۆ رەحیماوا، كەواتە باپێكەوە بگەڕێنەوە
وەك منداڵە بچووكەكەی ناو فیلمەكەم لێهات، بە بینینی برا گەورەكەی دلخۆش بوو، ئەگەرچی چاك دەیزانی كاكەی وەك گونی قۆڕ
وایە و پێوەی نووساوە
هاوڕێكەم وتی: وەرە با سەروشەربەتێك بخۆینەوە
سەروشەربەتێكی مێووژمان خواردەوەو لە جادەكە پەڕینەوە، تیمسێكی پۆڵەندیم بینی لەسەری نووسرابوو
(الماس)
وتم. ; با سواربین،ئەو ئۆتۆمبیڵە دەچێت بۆ رەحیماوا
پەلە مەكە.. كەی باوی سەیارەی پۆڵەندی ماوە، ئێستا كۆستەر دێت
دە خووڵەكێك ڕاوەستاین. پێمگووت ; ئەگەر بە سواری پۆڵەندییەكە بڕۆشتینایە، ئێستا لە رەحیماوا بووین
وتی : باشە تۆ پەڵەت چییە
لەم كاتە ئۆتۆمبیڵێكی )پۆڵەندی(تر هات و سەكنەكە لە جامی دەرگاكە سەری دەرهێناو هاواریكرد; رەحیماوا…رەحیماوا یەك نەفەر
لە دڵەوە حەزمدەكرد سواربم ئەو الوە جێبهێلم، بەاڵم لەشەرما بەتەنیشتیەوە ڕاوەستام
بۆ ماوەی نیوكاتژمێر چاوەڕوان بووین، هیچ ئۆتۆمبیڵێك نەهات و وردە وردە دونیاش خەریك بوو تاریك دادەهات
پێمگووت; برا، ئەمجارە هەر ئۆتۆمبیڵێك بوو خۆمانی تێدەكەین
پەڵە مەكە، من دەزانم كۆستەرە سپی و شینەكە هەر دێت
ئاخر درەنگە واشەومان بەسەرهات
تەماشایەكی كردم وتی: تۆ دەڵێیت دەترسێیت، تۆ لەگەڵ برای خۆتی
كە وتی; برا… یەكسەر چیرۆكی فیلمەكەم هاتەوە یاد، لەدڵ خۆم وتم بەخوا ئەم برادەرە تووشی بەاڵیەكم دەكات
لەپاش چاوەڕوانێكی دوورودرێژ، لە كۆتاییدا شەومان بەسەرداهات، ناوشار چۆڵ بوو، تاك تاك ئۆتۆمبیڵێك دەهات و دەچوو،
هەندێكجاریش تەكسی لەبەردەمان ڕادەوەستا، پێدەچوو ئەویش وەك من گیرفانی بەتاڵ بێت، هەربۆیە بە نادڵییەوە وتی; دەزانیت
چی؟ با وردە وردە بە پیاسە بڕۆینەوە
ماندوو و بێزاربووبووم، لێمپرسی; كام ڕێگا بگرین؟
وتی ; تۆ بەس بەدوام بكەوە، حەقت نەبێت
ڕێگا چارەیەكیترم نەبوو، لەگەلی بەڕێ كەوتم، هەرچەندە قسەكانی دووبارە بوون و چەنەی زۆر لێدەدا، بەاڵم چارەم نەبوو جگە
لەوەی كە دەبوو گوێ بگرم تا دەگەمە شوێنی مەبەست




پێگەی هەرێم لە ناوەندبونەوەی عێراقدا.. عوسمانی حاجی مارف

حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتداری هیزە شیعەکان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ ناوەندکردنەوەی دەسەڵات، لە یەکەم هەنگاویدا هەناردەکردنی نەوتی لە حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان قەدەغەکرد. دواترلە رێگەی بریاری دادگای باڵای فیدراڵیەوە پەرلەمانەکەشیانی هەڵوەشانەوە، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە توانایی هەرێم بۆ بەرگەگرتن و پاراستنی خۆیان لەو دۆخە دەربڕیوەو هێمای بۆ ئەوە کردوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە لە حاڵەتێکی نەخوازراودایە. هەروەها هۆکاری ئەو “هەڵمەتە شەرمەزارکەرە”ی خستووەتە ئەستۆی بەغداد، کە بە دژی هەولێر ئەنجامی ئەدات.
لەڕاستیدا لە ساڵانی دوای ڕووخانی داعش، پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەوڵە شکستخواردووەکەی بۆ سەربەخۆیی، حکومەتی هەرێمی بە بنبەسەت گەیاندو بەئاراستەی هەڵوەشاندەی نزیک کردۆتەوە. هەر ڕۆژە هەواڵەکان گەمەیەکی سیاسیمان نیشان ئەدات.
پاش ئەوەی ئەمریکاش خۆی لەبەردەم شکستی نەخشەو سیاسەتەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینیەوە، دەمێکە لە هەوڵی پرۆسەی ئاساییکردنەوەو سەقامگیری عیراقێکی یەکپارچەدایە. لەهەمانکاتدا بایەخ نەدان و فەرامۆشی لە خاڵە لاوازەکانی حکومەتی هەرێمیش کردووە، کە خۆی لە دووبەرەکی ناوخۆیی، گەندەڵی و ناشەفافی و جەردەیی و دزی ئاشکراو یەک نەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەو نەگەیشتن بە یەک ئیدارەیدا قەتیس کردووە. ئەمانەو نەتوانینی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، نزمبونەوەی ئاستی هاوسەنگی هێزیان لەبەرامبەر هیزە میلیشیاکانی عێراقدا، وێنایەکی تر لە نەبونی متمانەی بە هەرێم نیشانداوە. بۆیە دوای چاوپۆشی ئەمریکا لە هەرێم، بایەخدان بەهەولێر زۆر لەخوارەوەیە. بووەتە هۆی قەیرانێکی کوشەندە بۆ دەسەڵاتی ئێستای هەرێم. ئەمریکا بەرژەوەندیەکی ستراتیژی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی. ئەمەش ئەو ناکۆکیەیە کە حزبە ناسیۆنالستە میلیشاکانی کوردستان نەیانتوانی و نەیانویست پێشبینی بکەن و لێی حاڵی بن.
دوابەدوای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧وە، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەغدا هەوڵەکانی بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێم خێراتر کرد، کە لەسەرەتادا لەڕێگەی کردەوەی سەربازیەوە پەیامێکی مەترسیداری خستە بەردەم ئایندەی حکومەتی هەرێم. میلیشیای هێزە کوردیەکانی لە کەرکوک دەرپەڕاندو گورزێکی گەورەی وەهای لێدان، کە دواتر ناچاریکردن بە ملکەچی بگەرێنەوە بۆ بەغدادو مەرجەکانی پاوانخوازی هێزە سیاسیە ئیسلامیە شێعەکان قەبوڵ بکەن. ئەمەش بە هاوکاری و بەرچاوی ئێران و تورکیاوە پەسەندکرا. لەدوای هەڵبژاردنەکانی٢٠٢١، بەغدا وەستانەوەی لە دژی پارتە سەرەکیەکانی کوردستانی خستە دەستوری کاریانەوە. لەوکاتەوە هاوسەنگی هێز بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندی بەغدا داشکایەوە. دادگای باڵای فیدراڵیش لە بەرژەوەندی ئەنجومەنی نوێنەران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران سەنگەریان گرت و دژ بە حکومەتی هەرێم هەنگاوی نا. لاوازکردنی هەنگاوبە هەنگاوی دەسەڵات لە هەرێم لەسەر پرسەکانی نەوت و شکاندنی شکۆی دەسەڵاتیان بەئاشکرا گرتەبەر.
بۆنموونە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیارێک دەرچوو کە پیشەسازی نەوت و غازی لە هەرێمدا نایاسایی کرد. دوای ساڵێک ئەنقەرە بۆریەکەی بەڕووی باکووری عێراقدا داخست، هەروەها حکومەتی هەرێم ٥ ملیار دۆلاری داهاتی لەدەستدا. لەدوای داخستنی بۆریەکەوە، جگە لە هێزی موزایەدەی گەورەی بەغدا، دامەزراوەی نەوتی و گازیەکانیش چەندین جار کەوتونەتە بەر هێرشی مووشەکی لەلایەن میلیشیاکانەوە.
جگە لەوەش، ئەنجوومەنی نوێنەران و دادگای باڵای فیدراڵی لەم دواییانەدا ڕێگریان لە ڕێکەوتنی بودجەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق سودانی و سەرۆکی هەرێم مەسرور بارزانیدا کرد، بە هۆی نەبوونی شەفافیەتی دارایی حکومەتی هەرێم. ئەمەش ئەو بیانوەی داوە بەدەست هەولێرەوە ماوەی سێ مانگە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگەی نەداوە.
جگە لەو توندوتیژیەی میلیشیاکان، بەسەر حکومەتی هەرێمەوە، کوردستان تووشی هێرشی وڵاتانی دراوسێی تورکیا و ئێرانیش بووە، کە هێرشەکانیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر گروپە چەکدارە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆن چڕتر کردووەتەوە. کاتێک بەرپرسانی تورکیا مانگی ڕابردوو سەردانی عێراقیان کرد، بەڵێنیان نەدا کۆتایی بەو هێرشانە بهێنن یان کێشەی نەوت چارەسەر بکەن، بەڵکو فشاریان خستە سەر حکومەتی هەرێم بۆ هاوکاریکردنیان لە دژی دوژمنی ناوخۆی ئەنقەرە کە پارتی کرێکارانی کوردستانە. ئێران هۆشداریەکی هاوشێوەی دەرکردووە، چەک داماڵینی ئەو گرووپە کوردیە ناوخۆییانەی ئێران کە دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن. دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بژاردەکانی بنبەست بون و تەواو بوون، ڕێگەیدا بە پاسەوانی سنووری عێراق کە بەرپرسیارێتی لە پێشمەرگە وەربگرنەوە، واتە بڕیارێکە کە کاریگەریەکەی ئەوە بوو، نیوەی داهاتی گومرگی هەرێم ڕادەستی حکومەتی بەغداد بکات.
حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لەبری ئەوەی لە بەرامبەر زیادبوونی ئەو دەستدرێژیانەی لەلایەن بەغداوە لەسەریانە، بیر لە ڕێکەوتن یا ریگاێک بۆ وەلانانی بەڵاکانی سەریان پەیداکەن، زیاتر یەکتر دەشکێننەوە، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، لە بەردەوامی ململانێیەکی تاڵ و بێهودەدان. لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هاوسنگی هێزەکەیان، هەمیشە لە بەرامبەر یەکتردا وەستاونەتەوە، هەمو ئەگەرێکی نەرێنی دەخەنە نەخشەکاریانەوە کە یەکتر وێرانتر کەن، هەتا گەر ملکەچی تەواو بێت لە بەردەم “دوژمنەکانیاندا”. بۆنمونە ڕێکەوتن لەبەکارهێنانی بەغدا و ئەنقەرەو تاران بۆ تێکدانی یەکتر کارێکی سادەو پەسەندکراویان بووە. ئەمەش وایکردووە کە حکومەتی هەرێم کەمتر ئامن بێت و کەمتر توانای پاراستنی دەستکەوت و پێداویستیەکانی خۆشیان هەبێت. بونەتە سەرچاوەی زیاتری نائەمنی و نیگەرانی توند لەسەر دانیشتوان، ئەو دوو حیزبە و بارزانی و تاڵەبانی لە ئێستادا لە دۆخێکی شەڕی ساردان، وەها ڕەفتار دەکەن وەک دوو دوژمن لە ئاگربەستان، نەک ئەوەی هاوبەشن لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمێکدا.
هەرێمی کوردستان بۆ توانای ڕێکخستنیان لە هەڵبژاردندا دەرگیری گێژاوێک و نا جێگیریەکی سیاسین. ناچارن بە چاوەڕوانی بۆ ئاڵوگۆرێک یا موعجزەیەک، بەڵکو یارمەتیان بدات ئەم هەڵبژاردنەش بێدەردی سەر تێپەڕێنن! بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە لە حاڵەتێکی تەواو سەخت و دژواردایە کە نەتوانن بە ئارامی تێیپەرێنن، ئاڵوگۆڕو موعجەزەش فریادرەسیان نابێت، یان وەک هێزێکی چەکدار دەبێت ڕاستەوخۆ لە خزمەت پێداویستیەکانی حکومەتی ناوەندیدابن.
ئەوەی شایانی باسە لە بارەی ئابوریشەوە حکومەتی هەرێم هەلی وەبەرهێنان و باج و دەستکەوتەکانی لەپارەی نەوت و بودجە، خۆی لە بێسەروبەری و گەندەڵی ودزی و خانەنشینی و بندیوار بەفیڕۆ داوە، کە زۆرتر بۆ دڵسۆزانی حزبەکانیان تەخشان و پەخشانی دەکەن و ناتوانن لێی بێنە دەرەوە. دروستبوونی بیرۆکراسیەکی زەبەلاح لە هەرێمێکدا کە ژمارەی دانیشتوانی ٥ ملیۆن ونیو کەسە، بەڵام خاوەنی یەك ملیۆن و چوارسەد هەزار کارمەند و خانەنشینی سەرسوڕهێنەرە بە تێچووی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا. سەرەڕای پێویستیی ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەم بەرەیەدا، حکومەتی هەرێم ناتوانێت لەماوەیەکی نزیکدا مووچەی ئەو کەسانە بدات بەبێ داهاتی نەوت، دەبێت پشت بە بودجەی حکومەتی بەغدا ببەستێت.
بەو پێیەش ئەمڕۆ لەبری خەونی سەربەخۆیی حکومەتی هەرێم، زیاتر پێشبینی دەوریەکی تازە لە دۆخی کوردستان دەکرێت، دەورەیەک کە تەواوی رۆڵی سی ساڵ زیاتری دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتی و ئەزمونێک کە شانازی پێوە دەکەن، دەکەوێتە بەر شەپۆلی سیاسەتی ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەرەو ناوەند بونەوەی عێراق نەخشەی بۆ داڕێژراوە.
هەروەها سەبارەت بە واشنتۆن و ڕۆژئاوا بەجیا لەوەی ئێستا شەڕێک لە فەلەستیندا بەرپابووە، بەڵام لە بەرامبەر دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر پشتیوانی لە ئارامبونەوەی دۆخەکە دەکەن. هەر لەم ئاراستەیەشەوە لایەنگری لە هێزەکانی هەرێم ناکەن گەر ملکەچی یەکپارچەیی و ناوەند بونەوەی عێراق نەبن. ڕێگە بە حکومەتی هەرێم نادەن کە بخلیسکێتە ناو ئاژاوە یان ململانێی مەترسی توندوتیژی نەتەوەپەرستی و ڕووبەڕووبوونەوەو دوبارە بونەوەی نمونە خوێناویەکەی ئەم دوایەی کەرکوک.
ئەتوانین بڵێین ئەم دەورانە لە چوارچێوەی ئەو ئاڵۆگۆڕانەی لە ناوچەکەدا پێشبینی دەکرێت، بەتایبەتی لە هەوڵی ئارام بونەوەی ناوچەکە بۆ دابینکردنی ئەمنیەت بۆ سەرمایەگوزاری، لەهەمان کاتدا پرۆسەی کۆتایی هاتنی پێگەو دەسەڵاتداری حزبە کوردیەکانە لە کوردستانی عێراقدا، چونکە شانوشەوکەت و ئەزمونێک نیشانیاندا شایستەی ئەو جێگاوڕێگایەنین لە پاراستنی ئارامی بۆ سەرمایەگوزاری، ئەوە ئاشکرایە کە کاریگەری بنبەست و شکستی ئەم ئەزمونە تەنها لەسەر بزوننەوەی کوردایەتی نیە لە کوردستانی عێراقدا، بەڵکو کاریگەری لەسەر بنبەستی تەواوی بزوتنەوەی کوردایەتی لە کوردستاندا دادەنێت.
ئەوەی گرنگە ئاگاهی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشانی کوردستانە، کە ئیستا لە ناڕەزایەتی مامۆستایاندا بەرجەستەبۆتەوە، چۆن خۆیان لە بەڵای ئەم ململانێیەو پاشەکشەی ناسیۆنالستی کورد دەپارێزن. واتە نەکەونە بەر گەمەی سیاسی نێوان بەغدا و هەولێرەوە، فریوی بەناو ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی نەکەون، خۆڕێكخستن و ئامادەسازی بۆ کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی ئێستای هەرێم و دامەزراندنی دەسەڵاتێک کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو جەماوەرە ناڕازیە بێت کە دژ بە هەژاری و فەلاکەتە و پێداگری لەسەر خۆشگوزەرانی و ئاسایش و ئازادی دەکات.




ره‌شبه‌ڵه‌كی په‌یڤی شرین.. ستار ئەحمەد

كه‌ شیعرێك ده‌خوێنمه‌وه‌ ،گرنگ نییه‌ به‌چی ستایلێ نوسراوه‌ ،یاخود سه‌ر به‌كام رێبازه‌ جوانی شیعره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ، ناخت بهه‌ژێنی به‌پێزو پڕماناو نه‌مربێت .. ،به‌ بۆچوونی من ئه‌وه‌یه‌ شیعری نوێ‌،جونكه‌ هه‌ركه‌سێ به‌رهه‌مێكی زیندووی هه‌بیت به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌ .
لێره‌دا دێمه‌ سه‌ر وه‌رگێڕێكی ماندوو نه‌ناس ،پیرێكی لاو ،دڵسۆزێكی بزر ،خۆش مه‌حشه‌رێكی هێمن ره‌فتار ،ئه‌ویش مامۆستا (محه‌مه‌د سابیر مه‌حموود)ه‌.كه‌ نامیلكه‌یه‌كی شیعری به‌ناونیشانی زایه‌ڵه‌ی كۆچ)به‌چاپ گه‌یاندووه‌ ،رۆژنامه‌ی (سێبه‌ر )به‌م كاره‌ هه‌ڵساوه‌ ،حه‌زمكرد چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێك له‌شیعره‌كانی به‌ناونیشانی (چه‌مه‌رانه‌) بخه‌مه‌ ڕوو ،كه‌تێیدا ده‌ڵێت :.
به‌سه‌ر شانی خه‌متانه‌وه‌
بۆ رابوردووم گریانم دێ‌
له‌ناخه‌وه‌ ئه‌تانبینم
ناڵه‌ی دڵم به‌ گوێما دێ‌
كۆپله‌یه‌كی ورشه‌دارو مانابه‌خش ، وه‌كوو گه‌ردانه‌یه‌كی پرشنگدار پێكه‌وه‌گرێدراو ئاوازێ به‌گوێمانا ئه‌دا ، له‌زریوه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ ده‌چێ‌.به‌تامه‌زرۆیی له‌تێو كانییه‌كی نیوه‌شه‌ودا
مه‌له‌ده‌كه‌ن ، سروه‌یه‌ك به‌ناخت ده‌به‌خشن.له‌ده‌سپێكی خه‌مه‌كانی رابردووی دۆستانه‌وه‌
هه‌تاده‌گات به‌ناخی شاعیر و زایه‌ڵه‌ی ژانێك وشه‌كان داده‌گیرسێنن ،شاعیر ده‌خه‌نه‌ باری حاڵلێهاتن ،سۆفی ئاسا به‌ئه‌شك گه‌ردی سه‌ردڵ و گوڵه‌كان ده‌شواته‌وه‌:
كووره‌ی ده‌روونتان ئه‌جۆشێ‌
ژانه‌كانی به‌گژما دێ‌
كڵپه‌ی ئاگرو دووكه‌ڵی
هه‌ناسه‌تان به‌ڕووما دێ‌

چه‌ندخۆشه‌ شاعیر،ته‌نها بیر له‌كسپه‌ی ئازاری خۆی نه‌كاته‌وه‌ ،به‌ڵكوو گڕی ده‌روونی به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر سووتانی خۆی و شیعره‌كانی بزانێت ،كێشه‌ی كۆمه‌ڵ ته‌نگی پێهه‌ڵچنێ‌ ،به‌دوای سه‌ره‌داوو هه‌توانی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا په‌روانه‌ ئاسا شیله‌ی گڕو ئاگر
هه‌ڵمژێ‌ .ره‌نگه‌ زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دابن،كه‌هونه‌ر بۆ هونه‌ره‌ ، له‌راستیدا شاعیر ده‌توانێت ،له‌ دایكبوونی شیعرێكدا ئازاره‌كانی ناخی به‌تاڵبكاته‌وه‌،هیچ نه‌بێت بۆ تاوێك
زامه‌كان وگرفته‌كانی سارێژبن ،دیاره‌ شاعیریش تاكێكی كۆمه‌ڵه‌و كه‌رتیش ده‌كاته‌ گشت ،كه‌واته‌ زۆرجار شیعر چاره‌یه‌ ،بۆ مه‌ینه‌تی و هه‌ندێ كێشه‌ی ده‌روونی كۆمه‌ڵ
ده‌ فه‌كانتان ئه‌نركێنن
ده‌ هۆڵه‌كان گرمه‌یان دی
وه‌رزی به‌هارم داخزا
واخه‌زانه‌ به‌ دوایا دێ‌
دیاره‌ ته‌ مه‌ ن به‌ره‌ و پیری پووكانه‌وه‌ ده‌چێت.وه‌لێ‌ شیعر وكۆپله‌ی شیرین.هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ رۆژگاردا ده‌ژین.پیربوون و مردن نازانن.ئه‌م شیعره‌ی شاعیریش ره‌نگه‌ به‌م كورته‌ روونكردنه‌وانه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌ به‌هه‌موو كۆپله‌كانیدا رانه‌گه‌م ،له‌و به‌رهه‌مانه‌ یه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ژی،چێژوو به‌رامه‌ی ده‌مێنێ‌ وه‌كوو مێخه‌ك و عه‌نبه‌ر هه‌رده‌م سه‌ودا سه‌ری خۆی هه‌یه‌ ،چه‌مه‌رانه‌یه‌كه‌ ئاوێزان به‌له‌زه‌تی شادی و ده‌نگی دڵ و مۆسیقا و مۆركی كورده‌واری دڵڕفێن .
وشه‌سازییه‌كی ناسك و جوان ..ره‌شبه‌ڵه‌كی په‌یڤی شیرین ،به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر چۆپی و ئاهه‌نگێڕان و چه‌مه‌رانه‌ی مه‌رگێك كه‌ به‌خشش و نه‌مری له‌ پاش خۆی به‌جێده‌هێڵێ‌، ماڵاوایی عومرێك ،ئه‌زموونێكی له‌ خۆگرتووه‌ ، ده‌بێته‌ وانه‌و ئه‌وینداره‌كان ده‌یڵێنه‌وه‌،
دڵته‌ڕیی شاعیر له‌وه‌ دایه‌ ،هه‌تا دواته‌مه‌نی ئه‌شك له‌دیده‌یدا نابڕێت ،بۆ ئاودانی گوڵی به‌هاری ئه‌و عاشقانه‌ی به‌ته‌مای به‌سته‌ی وه‌فا بۆ دڵخوازه‌كانیان بكه‌نه‌ خه‌ناوكه‌ی عه‌شق و
وه‌كوو دیارییه‌كی بێوێنه‌ ، له‌ یاده‌وه‌رییه‌كاندا سه‌مای مه‌رگی پێبڕازێننه‌وه‌.
شاعیر به‌رده‌وام ده‌بێت تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت :.
ئه‌من به‌ره‌و نه‌مان ده‌چم
ئێوه‌ن نه‌وه‌ی تازه‌ حه‌زێ‌
لێده‌ن ده‌روێشانه‌ لێده‌ن
تادڵی گه‌رمم ئه‌ته‌زێ‌
تین له‌دڵی شاعیر گه‌رموگوڕی له‌هه‌نگاوه‌كانی جوێنابێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت بۆ پاش مه‌رگیش ،،په‌یامی خۆی هه‌یه‌، دڵنیایه‌ به‌ری ره‌نجی به‌فیرۆ ناڕوات ،له‌ نێو تاسه‌و ئاره‌زووی رۆچۆنی ته‌مه‌ن و ماڵاواییدا ورشه‌ی ئاره‌زووی ئاسووده‌یی له‌دیدو ده‌روونی نابڕێ‌.مامۆستا محه‌مه‌د سابیر ،،هه‌ر وه‌رگێرێكی به‌توانا نه‌بوو به‌ڵكوو شاعیرو چیرۆكنووسیشه‌ خه‌مخۆرێكی ئه‌م شاره‌یه‌
,هه‌رچه‌نده‌ رێزی زێر لای زه‌ره‌نگه‌ره‌)كوردیش میلله‌تێكه‌ ..هه‌رگیز وه‌فاو به‌خششی كه‌س له‌ یاد ناكات.

ستار ئەحمەد




ئێوارانە ٥٥.. سەردار جاف

دەرگيلی رووت کڵۆمدراو، لە خەياڵما زۆرە نيگا
ساتێ چارشێوت هەڵماڵە، ئەشکبارم شۆڕە نيگا
پەڕەی گوڵی کوڵمەکانت، ئاونگبارانە زنەيە
هەنار لە دامەنی شەرمن، خەڵکيش هەمەجۆرە نيگا
نوێژی ئيشقم دابەستووە، سەرگۆنەتە قيبلە و رووگەم
ياساغە کڕنوشی نمام، نەبا لێڵ بێ خۆرە نيگا
لەرەی کوڵمت مينا دەفی دەروێشييە و فەنابوونمە
بە شەونمی گومڕا رێ بم ، ژوانم نەگۆڕە نيگا
پەرێشان و خەرباتە رۆح و هەستی هەتيوو کەوتووم
زەمەنێ بێ تۆ بخوڵقێ ،ژێوانم لە گۆڕە نيگا
باسەرفترەی رۆژووگرتووی چاوەکانم ماچی لێو بێ
کە من دووری باڵای تۆ بم ئەوکات گڕی زۆرە نيگا
بارانم وێڵی خەڵوەتی کێڵگەی گێلاسی زنناريت
خەراباتە فەنابوونم ساتێ لێم بنۆرە نيگا
سۆفييەکم بە قامەتتا زيکر و تەهليلەی ئيشقمە
شەوارەم لەم بێشەيەدا، ئەندێشەی بير، پۆڕە نيگا
بە سەر بەرماڵی سيحردا، زەردەی خۆرەتاوان دەفڕم
خوايە بۆم بکە بە نوێژێ، دەيپەرستم تۆڕە نيگا
دييەم کوێر و نابينا بێ، لە ڕێی ديقەت قەت لانادەم
دوا نوزەی چاو گەر بمێنێ، بۆ شەهلايە چۆڕە نيگا

١٢/١٢/٢٠٢٣




ون.. شیعری ئیلهام موڕادی

ئەگەر لە زەریای چاوەکانتدا نەخنکام
ئەگەر قووڵایی تەنیاییدا ون نەبووم
لە قومێ دڵتەنگیدا نغرۆ دەبم
هەڵواسراوان بە پێڵاوەکانمدا
درێژترین شەقامەکانی جیهان
سەرمەستبووم بە سەمای بسک و با
قاقرستانی دووریت دامیگرت
تا شەپۆلێکی یاخی
یاخی وەک مانەوە لەنێو وەنەوزی گوڵ
زەردەخەنەیەکت پاڵی نا بە خەیاڵەپەمەیییەکانمەوە
تا لە دوورترین شوێنی ئەم گەردوونە
هەڵهاتم غەریب
تا لە مەگروون پیرتر*
تا قوڕنەی چوار**
ون.

ئیلهام موڕادی

  • پیرەمەگروون، شارۆچکەیەک لە سلێمانیی.
    ** چوارقوڕنە، شارۆچکەیەک لە سلێما