شانۆی تەلەڤزیۆنی پۆڵەندی.. نیهاد جامی

هونەری شانۆ پێویستی بەکردەی بینینی ڕاستەوخۆ هەیە، بەلام کاتێک وەک ڤیدیۆی تۆمارکراو دەیبینین، ڕووبەروی ئەو پرسیارە دەبینەوە ئاخۆ شانۆی تەلەڤزیۆنی چ سوودێک بە ئێمە دەگەیەنێت؟ لەبەردەم ئەم پرسیارەدا پێویستە هەندێک خاڵ بەگرنگ وەربگرین، بەهۆی ئەوەی تۆمارکردنی ڤیدیۆی بۆ شانۆ کۆمەکی ئەوەمان دەکات سیماکانی قۆناغە شانۆییەکان بەڕوونی بناسین، جگە لەوەی ئەو کارانەی لەزەمەنێکدا فریای سەیرکردنیان نەکەوتین، بزانین ئاستی کارکردنیان چۆن بووە، ئەوە سەرباری ئەوەی رۆلێکی گرنگ دەبینێت لە بە کولتورکردنی شانۆ لەکۆمەڵگادا، کە لەم ڕێگایەوە کۆمەلگا دەتوانێت ئاشنایەتیەکی زیاتر بەشانۆ پەیدا بکات.
ئێمە لەئێستادا کەسەیری شانۆی تەلەڤزیۆنی پۆڵەندی دەکەین و مێژووەکەی پێ دەنێتە ناو ٥٣ ساڵ، چەندە بەهۆی نیشاندانی نمایشەکان لەتەلەڤزیۆن توانی رۆڵێکی گرنگ ببینێت بۆ بە کولتورکردنی شانۆ، وایکرد ئەم کۆمەلگایە هەست بەگرنگی نمایش بکات، ئاشنایەتی لەگەل دیاترین سانۆنامەکان پەیدا بکات، لەئێستادا کە نیو سەدە تێدەپەرێنێت، بەڵام بەهەمان شێوەو تینەوە شانۆ لەناو ماڵەکان ئامادەبوونی هەیە، ئەوە وایکردووە شانۆ ببێتە بەشێک لەژیانی کولتوری مرۆڤی پۆڵەندی.
بۆ ئەوەی بەدوای ئەو ئاشنابوونە ئەو نمایشە تۆمارکراوانە دەسکەوتی دارایش وەدەست بێنن کەناڵی تەلەڤزیۆنی کولتور هەڵسا بە جاپکردن و کۆپی کردنی نمایشەکان لەشیوەی دی ڤی دی، وەک فیلم لەبازارەکان بفرۆشرێن، بەوەش دەستکەوتێکی پێ وەدەست هێناوە، لەئێستادا بەدەگمەن ئەو نمایشانە لەبازار دەست دەکەون، ئەوەش گەواهی ئەم ڕاستییە کەوا بینەران دەیانەوێت ببنە خاوەنی ڤیدیۆی ئەم نمایشانە.
خالێکی تری گرنگ بۆ توێژینەوە لەبارەی ئەم شانۆنامانەو ئاشنابوون بەدیدی دەرهێنەرانی پۆڵەندی بەدوای سەرجاوە تیۆریەکان دەتوانین بگەرێینەوە بۆ ئەم نمایشانە، تاوەکو بتوانین سیمای قۆناغە شانۆییەکانی پێ بناسین، ئەم شانۆیە لەڕێی ڤیدیۆی کارەکانی وایکرد ڕووبەرێکی فراوانتری بەخۆی بەخشی، بۆیە کتێبەکەی نووسەر کاتاژینا جیێژبیچکا بەناونیشانی “٥٠ ساڵ لەشانۆی تەلەڤزیۆنیدا” دۆکۆمێنتێکی گرنگی ئەم شانۆییە کە چۆن لەرێی بەڤیدیۆکردن توانیەتی داکۆکی لەسیماو گەشاندنەوەی خۆی بکات لەناو کۆمەلگادا، سەرباری ئەوەی توێژەرانی سانۆ بۆ قسەکردن لەسەر نمایشەکان دەگەرێنەوە سەر ئەم ڤیدیۆیانە.
کاتێک دەگەرێینەوە بۆ سەرەتای لەدایکبوونی ئەم شانۆیە لە تەلەڤزیۆن هەست بە پلانی کولتووری ئەم وڵاتە دەکەین، بەهۆی ئەوەی بە ماوەیەکی کەمی لەدایکبونی تەلەڤزیۆنی پۆڵەندی شانۆ بوو بە بەشێک لە کاری تەلەڤزیۆن، هەر لەو ڕۆژەوەی یەکەم شانۆنامەیان لەتەلەڤزیۆن نیشان دا بەناوی “پەنجەرەیەک لە دارستان” دەرهێنانی یۆزیف سوۆتڤینیسکی ئیدی دەرگا لەنمایشی شانۆیی کرایەوە، کە لەئێستادا زیاد لە چوار هەزار نمایشی شانۆیی تۆمار کراو لەبەردەستدایە، بۆیە ئەو هەوڵە وایکرد شانۆ بەزیندووی بمێنێت، شتێک نەبێت لەهەوڵی شانۆیی ناوی لەیادکردن بێت، بینەری تەلەڤزیۆن بەهۆی ئەوەی لەو ڕۆژگارە یەک کەناڵی هەبوو دەیزانی رۆژانی دووشەممە نمایشی شانۆیی نیشان دەدرێت.
ئەمرۆ شانۆی تەلەڤزیۆنی لەزۆربەی ولاتانی ئەوروپی ئامادەبوونی هەیە، بەلام هێشتا هەندێک ڕوانین تایبەتمەندیەکەی دەگەرێننەوە بۆ پۆڵەندیەکان، بەلام با ئەوەمان بیر نەچێت ئەو بیرۆکەیە سەرەتا بۆ بەریتانیەکان دەگەڕێتەوە، ئەو دەمەی لەساڵی ١٩٢٤ نمایشێکی شانۆیی تایبەت بە ڕادیۆیان پێشکەشکرد، دواتر بیرۆکەکەیان گواستەوە بۆ تەلەڤزیۆن و ئەمریکیەکانیش خێرا ئەو بیرۆکەیان قۆستەوە هەوڵیاندا لەڕێی ناسراوترین ئەکتەرەکانیان شانۆی تەلەڤزیۆنی بەرهەم بێنن.
پۆڵەندیەکان سوودیان لەم ئەزموونە وەرگرت و هەوڵیاندا وەک نەریتێک بۆ بینەرانی تەلەڤزیۆن پیادەی بکەن، هەڵبەت لەم ڕۆژگارەدا بەهۆی ئەوەی تەلەڤزیۆن ڕەش وسپی بووە بۆیە زۆر کێشەیان ڕووبەروو بۆتەوە، کەوا لایەنی جوانکاری نمایشەکانی لەدەستداوە، بەڵام چونکە بەدوای نمایشەکان بەتایبەت بۆ تەلەڤزیۆن تۆمار کراون هەوڵدراوە بەشێکی جوانی کارەکان بەتایبەت کاری لەسەر بکرێت، لێرەدا نابێت ڕۆڵی دەرهێنەر ئادام هانوشکیێڤیچ لەیاد بکرێت کەرۆڵێکی گرنگی لەشانۆی تەلەڤزیۆنیدا بینیووە، کاتێک لە ١٩٦٩ یەکەم ئەزموونی ڕەنگاو ڕەنگی تەلەڤزیۆن دەردەکەوێت، یەکەم نمایش کە بە ڕەش وسپی نیشان نەدرێت، مۆنۆدرامایەک بووە کە لە “زیانی توتن” چێخۆڤ وەرگیراوە، لە دەرهێنانی یێرزی ئانتچاک، ساڵانی دواتر هەندێک لەدەرهێنەرانی سینەما ڕوو دەکەنە شانۆی تەلەڤزیۆنی و لەپاڵ کاری سینەمادا لەم بوارەشدا کار دەکەن، لەوانە دەرهێنەران کیشلۆڤسکی و ئاگنێشکا هۆڵەند، بەلام تا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت بینەر لەماڵەوە دەزانێت ڕۆژانی دووشەممە سانۆی تەلەڤزیۆنی نیشان دەدرێت، هەندێک لەڕەخنەگران بڕوایان وایە ئەم شانۆیە وەک جاران بینەری نەماوە، ئەوەش دەگەڕێننەوە بۆ هەندێک گۆڕانکاری لەشیوازی کارەکان، بەلام زۆرینەی پسپۆرانی بواری شانۆ لەسەر ئەوە کۆکن شانۆی تەلەڤزیۆنی بەهیچ شیوەیەک بینەری لەدەست نەداوە، چونکە وەک بەشێک لەژیانی کولتوری ئەو مرۆڤەیەو لێی جیا نابێتەوە.




چەند نامەیەکی سەعد محەمەد ڕەحیم پێش کۆچکردنی.. سەباح ئیسماعیل

بۆ یەکەمین جار سەعد محەمەد ڕەحیمی ڕۆماننووسی گەورەی عێراقم لە فیستیڤاڵی گەلاوێژی ساڵی ٢٠١٨دا ڕووبەڕوو بینی، بەڵام لە ساڵی 2016ـەوە لە ڕێگەی تەلەفۆن و نێتەوە پێوەندیمان هەبوو و دەمناسی. لەو نێوەدا لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تا ڕادەیەك ڕۆژانە قسەمان پێكەوە دەکرد، بەتایبەت لەسەر ڕۆمانی (كوژرانی كابرای كتێبفرۆش) و پاشانیش هەمبەر ڕۆمانی (سێبەرەکانی جەستە).
ڕۆژێکیان پرسیاری ئەوەم لێكرد: “بۆچی لە ڕۆمانی (کوژرانی کابرای کتێبفرۆش)دا كابرای نیشتەجێی یەمەن، مەرزوقی كاراكتەری سەرەکیی ڕۆمانەكە ناشرین دەكات؟ من بۆ خۆم نامەكەیم بەدڵ نەبوو، ڕاستی بەزیادم زانی، ڕەنگە ویستبێتت بمانخەیتە بەردەم هەموو شیمانەكانەوە”.

ئەو نووسی: “ئەو نامەیەی لە یەمەنەوە نێررابوو هی كەسێكە مەرزوقی خۆشناوێت، بگرە شتی كۆنی بۆ هەڵگرتووە. دوورنییە مەرزوق كەسێكی خراپ بووبێت وەكو هاوەڵە عەدەنییەكەی وەسفی دەكات، وەك ئەوەی لەم ڕەوشەدا كەسی جوان نەبینینەوە. هەیە مەزنی دەكات و ڕێزی دەگرێت. هەیشە ڕقی لێیەتی. هەیشە دەخوازێت بێ كەم و زیاد بیخاتە شوێنی ڕاستەقینەی خۆی. هەڵبەت ئەمەش لە گەورەیی ئەو كەم ناكاتەوە، چونكە هیچ كەسێك بێ هەڵە و تەواو كەماڵ نییە. هەموومان هەڵەمان كردووە. ویستم باڵانسێك لە ڕایەكان دروستبكەم”. لە نامەیەكی دیدا بۆم نووسیبوو: “خۆزگە مەرزوق بە مەبەست بەدەستی تیرۆریستان دەكوژرا، نەك بەهەڵە”.
ئەو نووسیبووی: “لێرەدا ویستوومە بڵێم ئەوی ڕوودەدات بێهوودەیییە. هەرچەندە قسەی لێكۆڵەرەكە یەكلاییكەرەوە نییە. ویستم كۆتایییەكەی كراوە بێت، نەمویست كۆتایییەكەی پێشبینیكراو بێت”.
سەعد زۆری پێخۆشبوو ئەم ڕۆمانەی دەكرێتە كوردی. هەر لەو نێوەدا نامەیەكی بۆ ناردم گوتبووی كەسێك لە ئەهوازەوە نامەی بۆ ناردووم، دەیەوێت وەریبگێڕێتە سەر زمانی فارسی. هەروەها یەكێكیش لە ئەمریكاوە، بەنیازە وەریبگێڕێتە سەر زمانی ئینگلیزی.
نووسەر لە ڕۆمانی (كوژرانی كابرای كتێبفرۆش)دا برێخت ئاسا ویستوویەتی بەردەوام وەرگر هۆشیار بێت و كەلێنەكان پڕ و دەڤەرە پەنهانەكان نۆژەن بكاتەوە. لە ڕۆمانی (سێبەرەكانی جەستە)شدا بەهەمان شێوە گەلێك پرسیاری بۆ وەرگر جێهێشتوون. مەودایەكی كراوەی بەرفرەوان بۆ قسەلەسەركردن جێدەهێڵێت. دەیەوێت بڵێت هەمیشە دیوێكی تر، یاخود زیاتر هەیە بۆ گێڕانەوە. ئەو كەسەكان لە كۆمەڵگە هەڵدەبژێرێت و لە ڕێگەی فەنتازیاوە مێژوویەكی خەیاڵیی پێدەبەخشێت. كاراكتەرەكانی هێند جوان ڕۆحیان بە بەردا كراوە، دەڵێی كتومت كەسایەتیی ڕاستەقینەن و پێشتر ناسیومانن. ئەو بە ڕیتمی خاو ڕۆمانەكانی نەنووسیون، بۆیە وەرگر تاسەی خوێندنەوەی بۆ ڕۆمانەكە زیاتر دەبێت.
سەعد هێند ئاشقی ڕۆمان بوو لەو نامانای بەناوی (نامەكانی سەعد ڕەحیم پێش كۆچكردنی) بڵاوبوونەتەوە، باس لە ڕۆڵی ڕۆمان دەكات، دەڵێت: “ڕۆمان لەم سەردەمەی ئێمەدا ئەگەر بەچاكی كاری پێبكەین، ئامرازی كاریگەری ڕۆشنبیركردنە، ڕۆمانەكانی سەدەی نۆزدە لە ڕوسیا و لە ڕۆژئاوادا تاڕادەیەك ئەم ڕۆڵەیان گێڕاوە، ئێمەش دەتوانین بە مەرجەكانی سەردەم و پێویستییەكانی هەمان شت بكەین”. لە نامەیەكی دیدا دەنووسێت: “تێكستی ئەدەبی گێڕانەوە بەدیاریكراوی، زادەی خەیاڵە، مادە سەرەتایییە خاوەكەشی مێژووە. مێژوو وەكو نووسەر خوێندوویەتییەوە و كردوویەتی بە سەرچاوە و ئاسۆی خۆی.. دەقی گێڕانەوەی هەر ڕۆمانێك چەندێك فەنتازی بێت، وێنەیەكی بەرجەستەكراو و ئاڵۆزی واقیع و مێژووە.. واقیع و مێژوویەك ڕۆماننووس بەئاگایی یاخود بێئاگا پێش دەستكردن بە نووسین هەڵیاندەهێنجێنێت”. لە نامەی سێیەمیشدا هەر سەبارەت بە ڕۆمان دەنووسێت: “دەكرێت ڕۆمان لە كۆمەڵگەیەكی وەك كۆمەڵگەكەمان، دوو ئەركی هەبێت، ئەركی گوزارشتكردنی كۆمەڵگە لە كەسایەتی و ناسنامە و پێگەی لە جیهاندا، هەروەها ئەركی هاندان بۆ جێهێشتنی پەراوێزخراوی و پەككەوتنە ژیارییەكەی. ئاخر ڕۆمان گێڕانەوەیەكی باڵایە پشتگیریی وێنەی كۆمەڵگە و بەردەوامی و پێشكەوتنی دەكات”. ماوەتەوە بڵێم، لە دواساتەكانی ماڵئاواییم لە سەعد محەمەد ڕەحیم ئەودەمی نانی نیوەڕۆی لەگەڵدا نەخواردین، چونکە تەواو گیانی تێکچووبوو، من دەمزانی بەر لە ماوەیەک نەشتەرگەرییەکی گەورەی سینگیان لە لبنان بۆ کردبوو، لای خۆمەوە نەساغییەکەشیم هەر بۆ ئەوە گەڕاندەوە، پێیگوتم دەمەوێت بمگەیەنیتە ئوتێل ڕامادا، تاکو پشوویەک بدەم، لە ڕێگە خۆشحاڵیی خۆی بە وەرگێڕانی ڕۆمانی “کوژرانی کابرای کتێبفرۆش” بۆ زمانی کوردی دەربڕی، لە پێشەکیی چاپی کوردیی ئەم ڕۆمانەدا بۆی نووسیم: “بەوەرگێڕانی ڕۆمانەكەم بۆ زمانی كوردی، هەست بەبەختەوەری و شانازیی دەكەم.. من دەزانم زیاد لە پێوەندییەك لەنێوان ئەدەبی نووسراو بەزمانی عەرەبی و ئەدەبی نووسراو بەزمانی كوردی هەیە، بەهۆی ئەو ئەزموونە ژیانییە بەیەكداچووەی نێوان میللەتان و مێژووەكەیانەوە، كە چەندین خاڵی بەركەوتنی لەخۆ گرتووە. وەكو دەزانین ئەمە جۆرە هاوڕۆشنبیری و بەهای هاوشێوە و دابونەریتی هاوبەشی لەنێوانیاندا دروستكردووە.
لەم ڕۆمانەمدا پتر لە كەسایەتییەكی كورد هەن ئیلهامیانم لە كەسایەتیی ڕاستەقینەوە وەرگرتووە، كە پێوەندیی قووڵی مرۆییم پێیانەوە هەبووە. هەروەها بەشێك لە ڕووداوە گشتییەكە، ئەگەرچی سنووردارە، لە شارە كوردییەكاندا ڕوودەدات”.
هەروەها دڵخۆشبوو بە خەریكبوونم بە وەرگێڕانی دووەمین ڕۆمانییەوە (سێبەرەكانی جەستە)، کە پێشتر لە ڕێگەی پۆستەوە بۆی ناردبووم.

دووەمیش بەڵێنی دامێ بێتە كەركوك سەر لە ماڵی خوشكەكەی بدات، پاشان بێت لە لام بمێنێتەوە و منیش لە “ناوەندی ڕووناكبیری و هونەریی دیالۆگ” كۆڕێكی هەمبەر ڕۆمان بۆ بگێڕم…
مخابن نەمزانی ئەوە یەکەمین جار و دوا جارە سەعد محەمەد ڕەحیم دەبینم، بۆ سەرلەبەیانیی ڕۆژی 9/4/2018 د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد مەسجێکی بۆ ناردم نووسیبووی: “ئەزانی سەعد محەمەد ڕەحیمیش مرد!” سەیرمهاتێ وای نووسیبوو، دەمزانی کاک نەوزاد لە هەموو شتێکدا جدییە، کەچی بۆم نووسی: “گاڵتە دەکەیت”، ئەوجا دەمودەست تەلەفۆنم بۆ کرد، ئیدی لە ڕاستیی ئەو هەواڵە دڵتەزێنە دڵنیابووم.


سەعد محەمەد ڕەحیم: لە باقوبەی پارێزگەی دیالە، ساڵی 1957 هاتووەتە دنیاوە. بەكالۆریۆسی لە ئابووری لە كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریی زانكۆی موستەنسرییە لە ساڵی 1980دا بەدەستهێناوە. پاشان بووە مامۆستای ئامادەیی و وانەی ئابووریی وتووەتەوە. لە بواری ڕۆژنامەگەریشدا كاریكردووە و نووسینەكانی لە ڕۆژنامە عێراقی و عەرەبییەكاندا بڵاوكردوونەتەوە.

سعد محمد رحیم

بەرهەمە بڵاوکراوەکانی نووسەر:
هەڵكشان بەرەو كەلووی جمكانە (چیرۆك) 1989 بەغدا
سێبەری سوورەتووەكە (چیرۆك) 1993 بەغدا.
ئەو و دەریا (چیرۆك) 200 بەغدا.
زەردەپەڕی قوڵنگەكان (ڕۆمان) 200 بەغدا.
وێستگە چیرۆكەكان (چیرۆك) 2004 بەغدا.
هاندان (چیرۆك) 2004 دیمەشق.
گوڵەبادەم (چیرۆك) 2009 بەغدا.
جیهانگیریی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی بەرخۆری (لێكۆڵینەوە) 2011 بەغدا.
گۆرانیی ئافرەتێك، زەردەپەڕی دەریا (ڕۆمان) 2012 عەمان.
گەڕاندنەوەی ماركس (لێكۆڵینەوە) دیمەشق 2012.
سنوورەكانی تابو، ڕووناكبیر و تۆڕی پێوەندییەكانی دەسەڵات (لێكۆڵینەوە) 2013 دیمەشق.
ئەفسوونی گێڕانەوە: لێكۆڵینەوە لەسەر هونەرەكانی گێڕانەوە. 2014 دیمەشق.
ململانێی دەوڵەت و گرووپەكان لە عێراقدا. (لێكۆڵینەوە) 2015 بەغدا.
كۆڵەكەكانی ڕێنیسانس و ڕووناكبیریی (لێكۆڵینەوە) 2015 بەغدا.
سێبەری جەستە (ڕۆمان) 2015.
کوژرانی کابرای کتێبفرش (ڕۆمان) دەزگای ستوور بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ٢٠١٦.
ئەو ڕۆشنبیرەی لووت لە هەموو شتێك دەژەنێت (لێكۆڵینەوە) 2016 بەغدا.
سێبەرەکانی جەستە (ڕۆمان) ٢٠١٧
گێڕانەوە بەمێژوو خۆی دەنوێنێت (لێكۆڵینەوە) 2017.
هەینێ گۆزەکە شکا (ڕۆمان) ٢٠١٨ بەغدا.
كۆنكان (كۆمەڵەچیرۆك) دیمەشق 2018.
بوارێك بۆ شێتبوون (ڕۆمان) 20018
پێگەی ناسنامە: لێکۆڵینەوە، دەزگای میزۆپۆتامیا ٢٠١٨

ئەو خەڵاتانەی وەریگرتوون:

  • خەڵاتی سێیەمی چیرۆك، پێشبڕكێی كۆمەڵەچیرۆك. وەزارەتی ڕۆشنبیریی بەغدا 1993.
  • خەڵاتی داهێنانی ڕۆمان لە عێراقدا ساڵی 2000 لەسەر ڕۆمانی زەردەپەڕی قوڵنگەكان.
  • خەڵاتی باشترین ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەگەریی لە عێراقدا 2005.
  • خەڵاتی داهێنان لە بواری كورتەچیرۆكدا (عێراق) لەسەر كۆمەڵەچیرۆكی (گوڵەبادەمەكان).
  • لەسەر ڕۆمانی (سێبەرەكانی جەستە) خەڵاتی كەتارای ڕۆمانی عەرەبیی 2016ی وەرگرت. دوای چاپكردنی وەرگێڕرایە سەر زمانی ئینگلیزی و فڕەنسی.

شایانی باسە نووسەر میوانی بیست و یەكەمین فیستیڤاڵی ڕووناكبیریی گەلاوێژ بوو، لە ڕۆژی دووەمی چالاكییەكانی فیستیڤاڵدا لە 6/4/2018 لە تەوەری (وەرگێڕانی ئەویدی لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە) بە بابەتێك بە ناونیشانی (ترجمة الاخر ولحظة التنوير الغائبة – وەرگێڕانی ئەویدی و ساتی نائامادەیی ڕۆشنبیری) بەشداری كرد.

لەكاتێكدا خۆی ئامادەكردبوو لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بەرەو بەغدا بگەڕێتەوە، تەندروستیی تێكدەچێت و جەڵتەی دڵ لێیدەدات. دواتر سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەم 9/4/2018 لە نەخۆشخانەی بووژانەوەی دڵ لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
……………………………………………………………………………………………………….
www.youm7.com
٢. سەعد محەمەد ڕەحیم، کوژرانی کابرای کتێبفرۆش، وەرگێڕانی: سەباح ئیسماعیل دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی ٢٠١٧، ل٦.




زمانه‌كه‌مان.. نه‌ژاد عزیز سورمێ

تۆ وه‌ره‌ بیری‮ ‬لێ بكه‌وه‌ ،‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬وه‌ك فه‌ڕه‌نسا ،‮ ‬فه‌ڕه‌نسای‮ ‬ڕامبۆ و ئاراگۆن و سارته‌ر و ئێلوار و بریڤێر و ده‌یان كه‌ڵه‌ شاعیر و نووسه‌ری‮ ‬تر كه‌ زمانی‮ ‬فه‌ڕه‌نسی‮ ‬ژا‌كی‮ ‬پێیانه‌وه‌ گرتووه ‌،‮ فه‌ڕه‌نسای‮ ‬زانكۆ و ئه‌كادیمیا و ده‌زگای‮ ‬كولتووری‮ ‬به‌ناو و ده‌نگ‮… ‬له‌ خه‌می‮ ‬زمانه‌كه‌یانن ،‮ ‬به‌و ڕاده‌یه‌ی‮ ‬به‌ قانوون سزای‮ ‬ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ن وشه‌یه‌كی‮ ‬بیانی‮ ‬به‌كاربهێنن ،‮ ‬له‌ كاتێكدا به‌رابه‌ری‮ ‬به‌ فه‌ڕه‌نسی‮ ‬هه‌بێ‮..!!‬ كه‌چی‮ ‬ئێمه‌ كه‌ ‌ چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌ی جیددیمان له‌سه‌ره‌ و به‌ چه‌ندان دژمن و نه‌یاری دیار و نادیاره‌وه‌ گه‌مارۆ دراوین تا ئێستا به‌ نیمچه‌ بڕیارێكیش زمانه‌كه‌مان (كۆڵگه‌ی گرینگی بوونمان)‌ به‌سه‌رنه‌كردووه‌ته‌وه ‌،‮ ‬ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیش نه‌كرێت بۆ مێژوو بمێنێته‌وه‌‮.. ‬باسی‮ ‬ئه‌وه‌ش ناكه‌م كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانبه‌ری‮ ‬حزبی‮ ‬و حكوومیمان هه‌یه ‌،‮ ‬جێی‮ ‬داخه‌‮ (‬نه‌ك به‌شه‌رمه‌وه‌) ‬بگره‌‮ (‬به‌فه‌خره‌وه‌) ‬كوردی‮ ‬نازانن و پێیان وایه‌ له‌ پاڵ زمانێكی‮ ‬ئه‌ورووپاییدا ( به‌ نموونه‌ ئینگلیسی یا هه‌ر زمانێكی دی ..) ،‮ عه‌ره‌بی یا توركی و فارسیزانی‮ ‬سه‌ر و زیاد بێ‮!!‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
له‌م ڕاسته‌دا ڕۆشنایی‮ ‬ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‮ ‬داخۆ ده‌سه‌ڵاتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬چی‮ ‬بۆ ڕۆشنبیری‮ ‬و كولتووری‮ ‬ساڵانی‮ ‬ساڵ گه‌مارۆدراومان كردووه‌؟ چ هه‌نگاوێكی‮ ‬بۆ زمانه‌كه‌مان هه‌ڵێناوه‌ ‬كه‌‮ ‬یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ما هه‌ره‌ گرینگه‌كانی‮ ‬بوونمان‮ .. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬له‌ بارودۆخێكی‮ ‬دووچاربووی‮ ‬سنگه‌كوژێی‮ ‬وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌سه‌رمانه‌ ئه‌گه‌ر جاروباریش بێ زمانه‌كه‌مان له‌بیر بێ . ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬




دایکم/6/ .. رەسووڵ بەختیار

6

بەو پێیەی نۆبەرەمە، پەیوەندی من و دایکم زۆڕ پتەو بوو، لەگەڵ ئەوەی هیچ دایکێک جیاوازی ناکات لەنێو منداڵەکانی ئینجا کوڕ بێ یان کچ، بەڵام هەردەم مامەڵەی دایک و باوک لەگەڵ کوڕ، یان کچی گەورەی ماڵەوە جیاوازە.
زۆرجار لەگەڵ دایکم باسی کێشەکانی دەوروبەرمان دەکرد، ئەو هەردەم باسی لەوە دەکرد، مرۆڤ کوڕ و کچی هەر کەسێک بێ، دەبێ بزانێ لەگەڵ دەوروبەر چۆن مامەڵە بکات، دایکم دەیگوت: هەموو کێشەکان، بەهۆی کەم عەقڵی ئەو کەسانەیە، کاتێک رووبەڕووی دەبنەوە، بۆیە دەکرێ ئێمە لەتوڕەبوون و لەهێمنی و لەهەموو بوارەکاندا عەقڵ بەکاربێنین، راستە پەروەردە و ئامۆژگاری گرنگە، بەڵام ئێمە چۆن بەپێی ئەو پەروەردەیە قسە دەکەین.
دایکم لەدرێژەی قسەکانیدا دەیگوت:هەتا پێتان دەکرێ دەبێ رێز لەدەوروبەر بگریت، چونکە لەکۆتایدا رێزی خۆت دەگری، زۆر جاری وا هەیە بەشێوەیەک توڕەبوونی پێوە دیارە لەگەڵ یەکێک قسە دەکەی، دەبینی دوای چەند ساڵێک کەسەکە پێت دەڵێ تۆ لەو هەڵوێستە رێزت نەگرتم و بەتوڕەیی قسەت لەگەڵدا کردم.
زۆرجار کاتێک دەچوومەوە ماڵەوە، یەکسەر دەیگوت: ورە بزانم چ باسە، بۆم باس بکە، بەپێکەنینەوە دەیگوت بەڵام قسەی تەلفزێۆنم بۆ باس مەکە، تەماشای هەموویم کردووە، تۆ لەو رۆژنامانە کار دەکەی، بەس بزانم ئەو رۆژنامانە چ سوودێکی هەیە،
دەربارەی منداڵیم دایکم دەیگوت: دوو جار زۆری نەمابوو بخنکێیت، جارێکیان لەسەر لێواری بیری ئاو بوویت کەوتییە ناو بیرە ئاوەکە ئەگەر باوکت هەر ئەو کاتە بەفریات نەهاتبوایە ئەو دەخنکای باشبوو بیرە قووڵ نەبوو، بۆیە باوکت دەستی راکێشایی و دەریهێنای.
جارێکی دیکەش، ئا ئەوەم لەبیر چوو ئەمایان لەپێشتر بوو، لەسەراوی گوندەکەمان کەوتییە ناو حەوزی ئاوەکە زۆر بچووک بووی، باشبوو یەکێک لەو ژنانەی لەوێدا بوو هەر زوو لەناو حەوزی ئاوەکە دەریهێنای.
دایکم لەنێو ماڵدا هەردەم بەزەردەخەنەوە پێشوازی لێدەکردین، لەهەموو تەمەنم تەنیا چەند جارێک کەمێک بەتوڕەیی بینیوومە، زۆر بایەخی بەخزم و ناسیارەکان دەدا، کاتێک ئەو خزم و ناسیارەیانەمان دەهاتنە ماڵی ئێمە، دایکم زۆر دەگەشایەوە، هەردەم قسەی خۆشی بۆیان دەکرد، ئەگەر کێشەیان هەبووایە، هەردەم دڵی دەدانەوە، زۆر دایکانە و بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخەکە خۆی دەگونجاند، هەردەم دەیگوت: دەبێ لەگەڵ خرم و ناسیارەکان باشبی، تۆ وەک کوڕی گەورە ئەو ئەرکەت لەسەر شانە، هیچ کاتێک نابێ پەیوەندی لەگەڵ خزم و ناسیارەکان بپچڕێنیت.
پەیوەندی دایکم، لەگەڵ،خوشک وبرایەکانی دیکەم بەهەمان شێوە بوو، زۆر جار گوێم لێ دەبوو، ئەو قسانەی لەگەڵ مندا دەیکات، بەهەمان شێوە، لەگەڵ خوشک و برایەکانم دەیکرد و دەیگوت: دەبێ رێزی یەکتر بگرن، چونکە کارەکە وایە، گەورە و بچووکی هەیە.
دایکم ئافرەتێک بوو باڵای بەرز بوو، کاتێک باسی ئەمە دەکەم، یەکسەر قسەی نەوزادی هاوڕێم هاتەوە و ئەو دەیگوت: لەهەر کوێیەک ژنێکی باڵابەرز ببینم جلێکی رەشی لەبەردا بێ و چەفیەیەکی سپی لەسەردا بێ وا دەزانم دایکمە.
هەروەها دەیگوت: دایکم بۆیە جلی رەشی لەبەردا بوو، چونکە دوو برای پێشمەرگەی شەهید بوو بوون.
چەندین ساڵە دایکی کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هیچکات دایکی لەبیر نەچووە، دەزانم کۆچی دوایی دایک چەند بەئازارە، ونبوونی دایک لەنێو ماڵدا کەلێنێکی گەورە دروست دەکات و هیچ شتێک قەرەبووی ناکاتەوە.
هەروەها عەبدوڵڵای هاوڕێم باسی لەوەکرد، پێشتر، کەئێواران دەچوومەوە دایکم هەندێ قسەی خۆشی دەکرد و منیش چەند نوکتەیەکم دەگێڕایەوە، دەستمان دەکرد بەپێکەنین، ئێستا ماوەی چەند ساڵێکە دایکم کۆچی دوایی کردووە، ئێواران نازانم بچمە کوێ، وەک ئەوەی شتێکم ونکردووە و هەردەم بەدوایدا دەگەڕێم، کاتێک دەچمە ماڵی دایکم، بەڵام دایکم لەوێ نییە، دڵم تەنگ دەبێ، بیری قسە خۆشەکانی دایکم دەکەم.
لەلایەکی دیکەوە بیرم ناچێ دایکم حەسرەتێک لەدڵی مابوو چونکە دایکم زۆر جار و بەبەردەوام، باسی لەوە دەکرد تا زەماوەند و هاوسەرگیری بکەم.
دایکم: تا نەمردووم پێمخۆشە لەماڵی خۆتدا بتبینم، منداڵەکانت ببینم، تا پێم بڵێن داپیرە، دەزانی چەند هەستێکی پڕ لەچێژە، کاتێک نەوەکانم پێمدەڵێن داپیرە، وەک ئەوەیە خەڵاتێکی گەورەم وەرگرتبێ.
من بەڵێنم پێداوە، بەڵام تا رێکدەکەوێ، ئینجا زەماوەندێکی گەورە ساز دەکەین.
کەچێ مەرگ رێگەی نەدا ئەو حەسرەتە لەدڵیدا دابمرکێتەوە.
لەزەماوەندی براکانم دڵی زۆر خۆشبوو، لەپێش چاومە، زۆر بەجۆش و خرۆشەوە بەخێرهاتنی میوانەکانی دەکرد، بەهەندێک لەمیوانەکانی دەگوت: نووخشە لەکوڕ و کچانی ئێوەش بێ.
هەردەم دایکم، باسی لەوە دەکرد، کە هیچ شتێک لەوە خۆشتر نییە، ماڵ و حاڵی خۆت هەبێ، هەست دەکەی ئارامی، بەڵام گرنگ ئەوەیە کێ وەک هاوسەرت هەڵدەبژێریت، بۆ کوڕ و کچ وەک یەکە، بۆ کوڕ لەمێژە گوتوویانە هاوسەر و ژنی باش ماڵ رووناک دەکاتەوە، بەڵام هەندێکجار کەسانیک هەن تووشی بەڵای خۆیان دەبن، ئەو ماڵەی لێدەکاتە دۆزەخ، بۆ کچانیش بەهەمان شێوە دەبینی ژنە تا بڵێیت لە هەڵسوکەوت نەرم و نیانە، بەڵام تووشی پیاوێک دەبێ، لەپێشچاوی دەبێتە دڕندە، ژیانی لێ تێکدەدا بەهۆی کارە خراپەکانی.
لەو رۆژەوەی دایکم کۆچی دوایی کردووە، لەدوا رۆژەکانی وەرزی پایز، شەو و رۆژی شارەکەم بۆتە یەک پارچە تەم، لەگەڵ ئەوەی ژیانی ماڵەوەمان بۆتە تەمێکی لەسەر نیشتووە، بەم شێوەیە، کۆڵان و گەڕەک و شار نقوومی تەم بووە، کۆچی دوایی رووحی پەپوولەیی دایکم لەهەموو شتێکدا رەنگی داوەتەوە، جگە لەوەی ئێمە لەپڕێکدا بێ دایک ماینەوە، بەو شێوەیە تەم باڵی بەسەر هەموو شتێکدا کێشاوە،
ئێستا ژیانم تەنیا تەمێکە، بێ ئەوەی هیچ لایەک ببینم، لەدەستدانی دایک وەک ئەوەیە نەزانی چی دەکەی، بۆ کوێ دەڕۆی، ئەگەر شار هەمووی هاوڕێت بێ و شار گەشاوە بێ، بەنەبوونی دایک و زەردەخەنەی دایک هیچ مانایەک نابەخشێ، راستە خوا رۆژێکی بۆ هەمووان داناوە و بۆ لای خۆی دەتباتەوە، بەڵام ئازاری ئەو بردنەوەیە زۆر گەورەیە.
جارێکی دیکە، لەگۆڕانی وەرزەکاندا دایکم لەباخچەکەمان هیچ ناچێنێ، بەکەسیشمان ناڵێ بڕۆن لەبازاڕ تۆیی ئەو رووەک و سەوزەیەم بۆ بێنن، لەپایزدا کۆچتکرد، لەگەڵ کۆچی دایکم گەڵای دار و درەختی باخچەکەشمان وەری، هەردوو دار کاژی دەرەوە لەحەژمەتا سەریان دانواند و کۆچی تۆیان بەکۆچی دار و درەخت وەرینی گەڵاکان ناو برد، جارێکی دیکە کاتێک دێمەوە ماڵەوە تۆ لەناو باخچەکەمان نابینم، منیش حەوسەڵەی ئەوەم نەماوە سەیری هیچ کام لەدار و درەختەکان بکەم.
دەزانی دایە، بۆ یەکەمجار لەژیانمدا بینیم باوکم فرمێسک لەچاوانی هاتەخوار، ئێمە هەموومان دەزانین باوکم تۆی زۆر خۆشدەویست، چونکە سەردەمێکی دوور و درێژ لەگەڵیدا ژیایی، کاتێک سەیری باوکم دەکەم، دەزانم هەموو ژیانی بۆتە یادگاری، ئەویش وەک ئێمە زۆرجار ژوورەکانی ماڵەوە دەگەڕێ، دەیەوێ بزانیت لەکام ژووری، بەڵام ئێمە و باوکمان بەهەناسە ساردی دەگەڕێینەوە و لەشوێنێکدا کرۆمەڵە دادەنیشین…بێدەنگ نامانەوێ قسە لەگەڵ کەسدا ناکەین، تا ئەو کاتەی لەناخەوە بەکووڵ دەگرین.
هەردەم ئەو قسانەم دێتەوە، کە دەتگوت: دەزانن بەدرێژایی ئەمساڵ کەرووز و توور و پیازم نەکڕیووە، هەموویم لەو باخچەی ماڵەوەمان بەرهەم هاتووە.
هەر جارێ یەکێکمان پێمان دەگوت: خۆت زۆر ماندوو مەکە.
دایکم: نا نا ماندوو نابم، هەروا خۆشم مەشغووڵ دەکەم، بێزار بووم ئەوەندە سەیری تەلەفزێۆن بکەم، ئەو هەموو هەواڵە درۆیە، لەتەک ئەوەی هەر تەلفزێۆنێک بەئارەزووی خۆی باسی ئەم هەموو کێشەیە دەکات، ئەرێ بەڕاست شەڕی ئۆکرانیا و فەڵەستین چی لێهات، وابزانم کەس دان بەبەرامبەرەکەی نانێ، چەند گوناحن کاتێک دەبینم ئەو خەڵکە ئاوارە دەبن، بەو سەرمایە دەبینم منداڵەکانیان لەژێر خیوەتدا دەلەرزن، رۆژئاوایی کوردستانیش بەو شێوەیە، هەردەم لەژێر بۆمبارانن، نازانم بۆ هەرجی شتێکی لەدەست بێ دوژمنی کوردە، کەچی کورد هیچ کاتێک دوژمنایەتی هیچ میللەتێک ناکات، هەردەم داوای ئاشتی و برایەتی دەکات، بەڵام وەڵامی داگیرکەرانی کوردستان تەنیا شەڕ و بۆمبارانکردنە.
ئەو کاتانەی بۆ گەشت دەڕۆیشتم، ئینجا چ لەناوەوەی کوردستان بێ، یان دەرەوەی دایکم پێیدەگوت: ئەوجا نەچی مەلەوانی بکەی، ئەدی گوێت لێ نییە، رۆژانە چەند کەس لەو زێ و رووبارانە دەخنکێن، نازانم ئەتوو مەلەوانی یان نا، بەڵام دەزانم ئاو و ئاگر ئامانیان نییە.
کاتێک لەناو ئۆتۆمبیل بەرەو سەیران و گەشت دەڕۆیشتم، دوای نیو سەعات، یان سەعاتێک دایکم تەلەفۆنی دەکرد و دەیگوت :برادەرەکانت ئەوانەی زانکۆن یان ئەوانەی گەڕەکن.
منیش دەمگوت: چەند کەسێکین، برادەرەکانی زانکۆن، پێکەوە لەزانکۆین.
دایکم: ئێ باشە، سەلامیان لێ بکە، بەڵام ئاگاتان لێ نزیک ئاو مەکەون و مەلەوانی مەکەن.
تا دەگەیشتمە شوێنی مەبەست دایکم چەند جارێک تەلەفۆنی دەکرد، ئەو کاتانەی گەشتم دەکرد بۆ دەرەوەی وڵات، بیزانیبایە ئینتەرنێتم هەیە، تەلەفۆنی دەکرد و دەیگوت: کوڕم ئاگات لەخۆ بێ، پیاوی خراپ زۆرە، نزیکی ئەوانە مەبۆوە، یان لەو دەریایانە مەلە مەکە، دەڵێن دەریا شەپۆڵی زۆر بەهێزە، هەموو شتێک هەڵدەلوشێ.
دایکم زۆر جار باسی ئەو کەسانەی دەکرد، کە لەدەریاکاندا دەخنکێن، بەتایبەتی ئەوانەی لەدەریای ئیجەدا دەبنە خۆراکی ماسی و نەهەنگەکان.
دایکم: دیارە بەشێکیان بۆ ژیانێکی خۆشتر کۆچیانکردووە و دەیانەوێ بچنە ئەورووپا، بەشێکیشیان لێرە بێ ئێشە و دەیەوێ لەو ئەورووپایە کارێکی دەستکەوێ، کەچی لەناو ئەو بەلەمە شڕ و وڕانە، بەلەمەکانیان تێکدەشکێ و ژیانیان لەناو ئەو دەریایانە کۆتایی دێ و دەخنکێن. ئاخ چ ئازارێکی گەورە بۆ دایک و باوک و خوشک و براکانیان جێ دەهێڵن، دەزانی چ کارەساتێکی گەورەیە تۆ بەدەستی خۆت بڕۆیت دواتر لەبەردەم دواتر ببی بەخۆراکی دەریا و کەس نەزانێ تەرمەکەت لەکوێیە، ئەمە دەبێتە حەسرەتێکی گەورە لەدڵی دایکان.
دایکم هەردەم دەیگوت: دڵم خورپە خورپێ دێ، کاتێک بەلەمی کوچبەران لەنێوەندی دەریادا لەتەلەفزێۆن دەبینم، بەڕاستی کارەساتە کاتێک ئەو رۆڵانەم بەبەرچاوی خۆمان دەبینین، بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەڕۆن.
زۆر جار دەمبینی دایکم، لەلایەک دادەنیشت، بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکات، لەدەوروبەر رادەما و سەیری هەمووانی دەکرد، دواتڕ کاتێک بانگمان دەکرد، دایە…دایە، ئەویش وەک ئەوەی خەیاڵی بۆ دوور رۆیشتبێ یەکسەر رادەچڵەکی و دەیگوت: چ بووە بۆ بانگم دەکەن.
یەکێک لەخوشکەکانم دەیگوت:دایە خۆ نەخۆش نیت…بۆ وا واکزی.
دایکم :نە نەخۆشم نە کزم، بیرم لەو چەندین ساڵەی رابردوو دەکردەوە، کە چۆن بەو هەموو نەهامەتییە ئێوە گەورە بوون، سوپاس بۆ خوا ئێستا هەمووتان خوێندنی تەواو کرد…
بەپێکەنینەوە دەیگوت : حەزم لێ کوڕی نۆبەرە ببێتە مەلا، لەخانەوادەی ئێمە پێشتر هەتا ئەو دوایەش مەلایەکمان هەبوو، شارەزایی دین و شەریعەت بوو، بەڵام هیچکام لەکوڕەکان نەبوون بەمەلا.
کاتێک باسی سەردەمی منداڵی ئێمەشی دەکرد، پێدەکەنی و دەیگوت: کوڕی گەورەمان ئەوەندە خۆشدەویست،زۆر نازمان دابوویێ، بۆیە ئەویش زۆر چەتوون بوو، تا تەمەنی دە ساڵیش هەر کێشە و گرفتی بۆمان دەنایەوە، چونکە لە دەرەوە و قوتابخانە بەئارەزووی خۆی نەبوو، بۆیە زۆربەی رۆژەکان شەڕی دەکرد، یان لەمنداڵی خەڵکی دابوو یان منداڵی خەڵک باشیان لێدەدا، بەڵام کوڕ و کچەکانی دیکەی دوای ئەو زۆر باشبوون، شەڕیان لەگەڵ کەس نەدەنایەوە، ئەوان زیاتر حەزیان لەماڵەوە بوو، هاوڕێیان هەبوو، بەڵام زیاتر منداڵانی گەڕەک بوون کاتێک جوونە قوتابخانە و تەواوکردنی هەر ئەوانە هاوڕێیان بوون.
هاوکات دایکم دەربارەی گەڕەکەمان هەردەم دەیگوت: نازانم ئێمە هەستمان وایە، کە خەڵکی پێشتر کەسانی باشتر بوون، یان پەیوەندی بەوەوە بوو، خەڵکی گەڕەک بەگشتی هەژار بوون، هەموو لایەک یارمەتی یەکتری دەدا، بەبێ ئەوەی کەس منەت بەسەر ئەوی دیکەدا بکات.
ژیانی منداڵیمان راستە خۆشبوو، بەڵام زۆرجار دەبووە سەر ئێشە بۆ باوانمان، بۆیە هەموو کات بیر لەوە دەکەمەوە، لەگەڕەکدا شەڕی دوو منداڵ دەبووە کێشەیەکی گەورە لەنێوان دوو خێراندا، ئەوەی لەلام سەیرە ئێستاشی لەگەڵدا بێ، خێزان و خانەوادەکان زۆر بەکەمی بیر لەوە دەکەنەوە تا بڵێن ئەوانە منداڵن.
باشبوو لەگەڕەکی ئێمە هەموو وەک خزم و ناسیاری لێهاتبوو، بەڵام لەگەڕەکانی دیکە شەڕی دوو منداڵ دەبوو بەشەڕی دوو خێڵ و هۆز، زۆر جار چەندین کەس دەکوژرا، لەمباڕەیەوە دایکم قسەی خۆی هەبوو: منداڵی کەمزان، دایک و باوکی کەمزان دەبێتە کێشەیەکی گەورە، وەک ئەوەی شەڕی گەورەی لێ دێ، کلاشیکۆف و چەکی دیکە بەهۆی کێشەیەکی بچووکی نێوان دوو منداڵ، گەڕەک و شارێک هەراسان دەکات.
هیچ کاتێک وەک دایک، کەسێکی دیکە بەهانای منداڵەکانی نایەت.
دایکم: کاتێک منداڵ بووم، دایکم هەردەم لەدەورم بوو، ئەو کات ئێمە لەگوند بووین، راستە هەمووی خزم و کەسی یەکتر بووین، بەڵام هەردەم کاتێک رامدەکرد بەرەو گرد و جیا و زێ لەدوام دەهات، ئەوەندە دڵی لەلام بوو، نەوەک شتێکم لێ بێ، کاتێک دەچوومە سەر زێ لەگەڵم دەهات.
دایکم هەموو کات لەگەڵ خۆێدا دەیبردینە نێو زێ، تا فێری مەلەوانی بم، هەردەمیش باوکم پێی دەیگوت: ئاگات لێ شەمام، ئاو ئامانی نیێە، وەکچۆن ئاگریش بەو شێوەیە ئامانی نییە، بۆیە دەڵێم زێ و ئامانی نییە، چونکە لەوانەیە،لەناکاو زیاد بکات، لەگەڵ گێژلووکەی ئەو ئاوە بتانبات.

رەسووڵ بەختیار