خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی (لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە).. نووسینی: جەسی یەزافسکا ستیڤەنس.. وەرگێڕانی: نەوزاد مدحەت

بۆ زیاتر ناساندنی رۆمانەکەو نووسەرەکەی بە پێویستمان زانی کورتەیەک ئیزافە بکەینە سەر وەرگێڕانەکە… وەرگێڕ

نووسەری فەرەنسی بەڕەچەڵەک سەنیگالی دەیڤید دیۆپ بە پاڵەوانێکەوە کە لەمێژە لە ئەدەبیاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا دوورخراوەتەوە، پێداچوونەوە بە نموونەیەکی بنچینەیی مۆدێرنەتەدا دەکات، سەربازە ئەفریقییەکە لە هێڵی پێشەوە.
ڕۆمانی داڤید دیۆپ کە خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەری بردۆتەوە “لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە لە بنەڕەتدا بە فەڕەنسی نووسراوەو ناوی (برای ڕۆحیی) بووە و وەرگێڕە ئینگلیزییەکە ناوەکەی گۆڕیوە بۆ لەشەودا هەموو خوێنێک ڕەشە.
تێڕامانێکی دڵتەزێنە لەسەر جەنگ، کۆلۆنیالیزم و داڕمانی عەقڵ. لە ڕێگەی چاوی ئەلفا ندیای، سەربازێکی سێنێگالی کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بۆ فەڕەنسا دەجەنگێت، دیۆپ چیرۆکێک دەنووسێت کە هەم شیعرییە و هەم ترسناکە، هەم تایبەتە و هەم گشتگیرە.
چیرۆکەکە بە شکستی ئەلفا دەست پێدەکات لە کۆتایهێنان بە ئازاری لە “برا ڕۆحییەکەی ” مادێمبا دیۆپ لە مەیدانی جەنگدا کە بە سەختی بریندار بووە و داوا لە (ئەلفا)ی هاوڕێی دەکات کە بیکوژێت بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ئازار نە چێژێت، بەڵام ئەلفا دەستی تێناچێت. ساتێک لە دوودڵی یان ڕەنگە بەزەیی دەبێتە هۆی تێکچوونی دەروونی ئەلفا. ناتوانێت لە خۆی خۆش بێت، دەست دەکات بە تۆڵەسەندنەوەیەکی پڕ لە دڵڕەقی. ڕاوی سەربازە ئەڵمانییەکان دەکات، پاش گرتن و کوشتنیان بە شێوەیەکی دڵڕەقانە، دەستەکانیان وەک دیاری بۆ سەنگەرەکەی دەهێنێتەوە.
دیۆپ، دەستەواژەی دووبارە بەکاردەهێنێت کە هەم سروشتی تراومای بازنەیی و هەم ڕیتمی چیرۆکگێڕانەوەی زارەکیی ئەفریقی دەنوێنێتەوە. نووسەر بە شێوەیەکی سەرکەوتوو هێڵەکانی نێوان عەقڵ و شێتی، شارستانییەت و دڕندەیی تێکەڵ دەکات. پرسیار دەکات لە جەنگدا لە سەنگەرە قوڕاوییەکاندا کە پیاوان دەنێردرێن بۆ کوشتنی یەکتر. لێرەدا پرسیارەکە دێتە پێشەوە(دڕندە ڕاستەقینەکان، کێن؟).

شیکردنەوەی داینامیکی کۆلۆنیالی لە ڕۆمانەکەدا بەهێزە. لەڕێگەی ڕوانگەی بە تەواو شێواوی ئەلفاوە، دەبینین چۆن سەربازە ئەفریقییەکان هەم بۆ هەوڵی جەنگی فەڕەنسا پێویست بوون و هەم وەک سەربازی “شوکوڵاتە”ی بێ بایەخ سەیر دەکران ( دیارە شکۆڵاتە وەکوو تانە لە ڕەنگیان بەکار دەهات). ئەو شێوازەی ئەلفا سەرنجی هاوڕێ فەڕەنسییەکانی گۆڕی لە سەیرکردنی وەک “هاوسەنگەرێکی باش”ەوە بۆ “دڕندەیەکی” ترسناک دەگۆڕێت، پووچی پەسەندکردنیان و بەردەوامی پێشداوەرییە کۆلۆنیالییەکان ئاشکرا دەکات.
لە ناوەڕۆکدا، ئەم ڕۆمانە بچووکە (کەمتر لە ٢٠٠ لاپەڕە) یە سەیرکردنێکی بێ سڵەمینەوەیە بۆ چۆنییەتی گەندەڵکردنی دەروونی مرۆڤ لەلایەن جەنگەوە. دیۆپ پیشانی دەدات کە لە سەنگەرەکانی جەنگی جیهانی یەکەمدا، کە بە ڕاستی هەموو خوێنێک لە تاریکیدا ڕەش دەردەکەوێت، جیاوازی نێوان شارستانی و دڕندە، عاقڵ و شێت، وەک مەیدانی جەنگەکە خۆی قوڕاوی دەبێت.
کردەوەکانی ئەلفا ترسناکن، بەڵام ئێمە ئەو تراوما و داپچڕانە کولتوورییە دەزانین کە بەرەو ئەوەی دەبەن. ڕۆمانەکە ناچارمان دەکات ڕووبەڕووی پرسیاری ناڕەحەت ببینەوە دەربارەی توندوتیژی، دادپەروەری و ئەو توێژە تەنکەی شارستانییەت کە جەنگ بە ئاسانی دایدەماڵێت. ڕۆمانەکەی دیۆپ وەک بەشدارییەکی بەهێز لە هەردوو ئەدەبی جەنگ و ئەدەبی پاش کۆلۆنیالی ئەفریقی دەوەستێت، ڕوانگەیەکی تایبەت پێشکەش دەکات بۆ ململانێیەک کە زۆر جار تەنها لە ڕوانگەی ئەوروپییەوە دەبینرێت. بیرهێنانەوەیەکی دڵتەزێنە کە قوربانییەکانی جەنگ زۆر لە جەستەیی دوورتر دەڕۆن و دەگەنە قووڵایی ڕۆحی مرۆڤ.

—————————————–

لەسەنگەرەکاندا لەگەڵ کۆڵۆنیالیستەکان
ڕۆمانی (لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە)؛ سەمایەکی دڵتەزێن لەگەڵ جەنگ و شێتی

نووسینی: جەسی یەزافسکا ستیڤەنس
وەرگێڕانی: نەوزاد مدحەت ( گۆران عەبدوڵڵا)

لە جەنگی جیهانی یەکەمدا دە ملیۆن سەرباز لە شەڕدا گیانیان لەدەستدا، زۆربەیان لە سەنگەرەکاندا بوون. کوشتاری فراوان نەک هەر ئەوەی بۆ هەمیشە شێوازی حوکمڕانی ئەوروپای گۆڕی کە هەمیشە چەکیان لەبەرچاو بێت، بەڵکو چۆنیەتی دروستکردنی هونەری مرۆڤەکانیشی بۆ هەمیشەیی گۆڕی. دڕندەیی میکانیزمەکراو و شێوازەکانی دەربڕینی پێشووی وەک ڕیالیزمی بەسەرچوو پیشاندەدا. حسابکردنی دواتر لەگەڵ شەڕی پیشەسازی و ناسیۆنالیزمی چاو برسی، بزووتنەوەکانی وەک دادایزم، داهاتووگەرایی و کانوونی مۆدێرنیزمی ئەدەبی هێنایە ئاراوە، کە کاریگەرییان لەسەر نووسەرانی ئینگلیزی زمان هەبوو لە ڤێرجینیا وۆڵفەوە تا ت. س. ئەلیۆت.
بەڵام ئەو کانوونی مۆدێرنیستییەی کە لە سەنگەرەکاندا سەریهەڵدا، تا ڕادەیەکی زۆر نزیکەی ٢.٣ ملیۆن ئەفریقی لەخۆدەگرێت کە پشتگیریان لە سوپای فەرەنسا و بەریتانیا دەکرد و هەروەها سەدان هەزار سەرباز و کرێکاری غەیرە سپی پێست لە جیهانی کۆلۆنیالیزمدا دوور دەخاتەوە کە زۆربەیان هیندی و نزیکەی ٤٠٠ هەزاریشیان ڕەشپێستی ئەمریکی بوون. ژەنەڕاڵ چارڵز مانگین لە (هێزی ڕەش)دا، سەرکردایەتی هەوڵەکانی کرد بۆ وەرگرتنی پیاو لە “خەزنە”ی ستراتیژی کۆلۆنییەکان، کە بە تایبەتی هەڵمەتی بۆ سەربازانی سەنیگال ئەنجامدا بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ بەرەی شەڕ. ئێستا دوای زیاتر لە سەدەیەک، نووسەری سەنیگالی فەرەنسی دەیڤید دیۆپ، مامەڵەیەکی زۆر مۆدێرنانەی بەرز دەکاتە ئەزموونی ئەو ئەفریقاییانەی کە خزمەتیان بە ڕۆژئاواییەکان کردووە و لەناوسەنگەرەکاندا مردوون. لە ڕۆمانی لەشەودا هەموو خوێنێک ڕەشە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٨ لە فەرەنسا بڵاوکرایەوە، ئانا مۆشۆڤاکیس بۆ یەکەم جار ئەم رۆمانەی وەرگێڕایە سەر زمانی ئینگلیزی.
وەک لە زۆرێک لە باشترین ڕۆمانەکانی شەڕی چالاکدا، وەک ڕۆمانی (گرتنەوەی ٢٢)ی جۆزێف هێلەر یان ڕۆمانی سەربازی باش سڤیک ی نووسەری چیک یارۆسلاڤ هاسێک، دیۆپ بە گاڵتەجاڕییەکی تاڵەوە کارەساتەکان زەق دەکاتەوە. ئەم گاڵتەجاڕییە کە لەڕوانگەی سەربازێکی ئەفریقییەوە لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٤دا ئەزموون کراوە، نەک تەنها بێماناییەکانی شەڕ، بەڵکو ڕەگەزپەرستیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بەڵام رۆمانی(لەشەودا هەموو خوێنێک رەشە)لە کۆتاییدا زیاتر چیرۆکی جادووبازییە نەک چەتەگەرییەکی شێتانە. لە یەک کاتدا کتێبێکی قووڵی تووندوتیژی و نەرم و نیانییە. دیۆپ بە تێکەڵکردنی مۆنۆلۆگی مۆدێرنیستی لەگەڵ ئەفسانە، لەسنوورە دەرەکییە تێکدەرەکانی ئەو شتانە دەکۆڵێتەوە، کە ئێمە چی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا دەکەین و شەڕ دەتوانێت چیمان پێبکات.

ئیستغلالکردنی گەلانی کۆلۆنیالیزم بۆ ئەرکی چالاک، خاڵێکی تری ناکۆکی بوو لە نێوان زلهێزە ئەوروپییەکان لە جەنگی جیهانی یەکەمدا. بەهۆکاری دەستڕانەگەیشتن بە کۆلۆنیالیزمی فەرەنسا و بەریتانیا، ئەڵمانیا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە جێگیرکردنی سەربازە ئەفریقییەکانی فەرەنسا لە ئەوروپا، کە خاڵی بنەڕەتی لای ئەڵمانەکان زیاتر جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕەگەز نەوەک دژەکاری ئیمپریالییانە. ئاماژەی بەوەدەدا کە نابێت خاکی بەشەرەجیاوازەکان یەک بخرێن، کەچی خودی ئەڵمانیا هەم سەربازە ئەفریقییەکان و هەم ئەفسەرە ئەڵمانییەکانی وەک هێزی بەرگریکردن لە خاکە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای پێ دەسپێردرا. گلەییەکانی ئەڵمانیا سەبارەت بە بوونی سەربازە ئەفریقییەکان لە ئەوروپا زیاتر بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی سپیپێستی بوو بەتایبەتی لە ئەمریکا. ئەم پڕوپاگەندەیە دوای ئاگربەست لە ساڵی ١٩١٨دا جێگەی خۆی گرتەوە، کاتێک فەرەنسییەکان بەنیازی ئەوە بوون پلەبەندییە ڕەگەزییەکان پێچەوانە بکەنەوە، بەوەی ئەفریقییەکان بنێرن بۆ داگیرکردنی ئارییەکان و لەو رێیەوە زیاتر بتوانن ئەڵمانیا زەلیل بکەن. جێگیرکردنی سەربازە ئەفریقییەکان بووە خاڵی موزایەدە لە پەیمانی ڤێرسایدا، ئەڵمانیا داوای دەکرد کە هیچ سەربازێکی ڕەنگاوڕەنگ بۆ داگیرکردنی ڕاینلاند نەنێردرێت.
بەهەرحاڵ کاتێک فەرەنسا بە هەر شێوەیەک بێت سەربازانی سەنیگالی نارد، ئەڵمانیا هەڵمەتێکی گەورەی بەڕێخست لە ژێر ناوی “ترسناکیی ڕەش لەسەر ڕاین”، بە نامیلکە و کاری کاریکاتێڕی ڕەگەزپەرستانە، کە بۆ ئەو کارەی سوودی لە ترسە ناوخۆییەکان وەردەگرت لە ئەودیوی زەریای ئەتڵەسیدا. هەزاران پیاوی ڕەشپێست لە باشووری ئەمریکای کەوتنە بەر پەلاماری ئەشکەنجەدان و کوشتن و هەڵواسین لەدەرەوەی یاسادا، لەنێویاندا هەندێک لەو ٤٠٠ هەزار سەربازە ئەمریکییە ئەفریقاییەی کە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا خزمەتیان کردووە. جێی سەرسوڕمان نییە کە هەڵمەتەکەی ئەڵمانیا هاوسۆزی لە ئەمریکا و بەریتانیا بەدەستهێناو پاڵپشتی لێکرا لە لایەن رێکخراوەکانی ژنان و هەفتەنامە چاپکراوەکانی سیاسەتمەدارە جۆراوجۆرەکانەوە.
لە مێژووە سەرەکییەکانی جەنگی جیهانی یەکەمدا و لەو سەردەمی چەکداریکردنەدا ڕەگەزپەرستی جێگیرکراوە، بەڵام ئەوە ئەدەبیاتی ئەو سەردەمەیە کە باس لە پچڕانی دەروونی سەیرکردنی داڕمانی شارستانییەت دەکات. لێرەدا دیۆپ بۆشایییەکی چارەنووسساز پڕدەکاتەوە: سەربازێکی سەنیگالی لە سەنگەرەکاندا و هاوسۆزی لەگەڵ دووژمندا، هەرچەندە پێچاوپێچ بێت، مانای چییە؟
بۆ ئەم سەربازە کێ دووژمنە؟ ئەڵمانەکان، فەرەنسییەکان، یان کۆلۆنیالیزم بە گشتی؟
پاڵەوانەکەی دیۆپ، ئەلفا ندیای، گەنجێکی بەسەربازکراوی گوندەکانی سەنیگال، سەر بە نەریتی سەربازییە فێڵبازێکانی نێوان جەنگەکانە، کە ڕەچەڵەکە ئەدەبێکەی دەگەڕێتەوە سەر ڕۆمانی لویس فێردیناند سێلین ( گەشتێک بۆ کۆتایی شەو) و تەنزێکی چیکی (سەربازی باش سڤیک) کە هەڵگری کارە توندوتیژییەکانی جەنگی جیهانییە. من چیرۆکەکان بە هیستریا و گێڕانەوەی جێی متمانە و نامۆبوون دەبینم لە جیهانێک کە هەموو هەستێکی عەقڵی لەدەستداوە. دیۆپ نامەی ماگنۆم ئۆپوسی سێلین و نامەی سەربازە فەرەنسییەکانی وەک سەرچاوەیەکی کاریگەر هێناوەتەوە. ئەوانە نەخشەی گونجاون بۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕۆمانە ناسۆزدارییەی سروشتی مرۆڤ لە ژێر ئەوپەڕی فشاردا.
رۆمانی (لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە) ئەم شێوازە ناسراوە درێژ دەکاتەوە و پێداچوونەوەی بۆ دەکات بۆ شتێکی ناوازە. کتێبێکی قەبارە بچووکتر و ئاسانترە لە کتێبی سێلین یان هاسێک، زیاتر جنۆکەیی و وەسواسییە. گێڕانەوەکە لەرێی دەنگەوەیە و خاڵییە لە هەموو سۆزێک لەبەرانبەر بێ هەستەکاندا، بەڵام ئیرۆنی دیۆپ ساردییەکەی سەر تراژیدی کۆمیدییەکە زیاتر دەکات. وە لە کاتێکدا وەڵامەکانی پێشووتر بۆ جەنگی جیهانیی، یەکەم جەخت لەسەر بێمانایی ژیان دەکەنەوە لە بەرامبەر ترسناکییەکانی سەردەمی جەنگدا، ڕۆمانەکە پێداگری لەسەر لۆژیکێکی پێچاوپێچی خواپەرستی دەکات. پلانەکە لەسەر وەسوەسەیەک دامەزراوە بۆ ئەو بیرۆکەیەی کە کردار و بێ کردەوەکانی مرۆڤ دەرئەنجامەکانی بۆ ئەوانی دیکە هەیە. ئەلفا نیایە بە هەستی قووڵی ئامانجەکەی خۆی لە جۆزێف سڤێک یان فێردیناند باردامو جیا دەکاتەوە. شێتێکە و ئامانجەکەی ئاشکراو ڕوونە، چیرۆکێکی تاریکی هاوڕێیەتی و زەبر و تۆڵەسەندنەوەیە.
وەکوو سێلین لەپێش خۆیدا، شێتی و دڵڕەقی شەڕی لە ڕێگەی پەندە خەمناکەکانی سەربازێکی پلەنزمی گێڕەرەوەوە دەخاتەڕوو کە لە شارستانییەت جیابووەتەوە.
دیۆپ لە پاریس لەدایک بووە و لە سەنیگال گەورە بووە، هەڵگری هیچ کام لەناوو ناوبانگەکانی سیلینی دژە جوولەکە و فاشیست نییە، کە شکستە شەخسی و سیاسییە جددییەکانی پێشوازیکردنی لە کارەکانی لەکەدار کردووە. بەڵام تاریکییەک لە ڕۆمانە نوێیەکەی دیۆپدا هەیە کە ڕەنگە لای هەندێک لە خوێنەران بە ئاسانی بۆیان هەرس نەکرێت. پێدەچێت پێزانینی خوێنەران بۆ ڕۆمانەکە بەند بێت بەوەوە کە ئایا مرۆڤ لەگەڵ بیرۆکەکەی شکسپیردا هاوڕایە یان نا کە دەڵێت:(لە جیهانێکی شێتدا، شێت باشترین تێگەشتنی هەیە بۆ نەخۆشییەکانمان، ئەگەر چارەسەرکردنی نەبێت). دوای خوولی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، بیرۆکەیەکە کە پێویستە ئەمریکییەکان بە تایبەتی ئامادەبن بۆ دانپێدانان.
ڕۆمانەکە لە بەرەکانی شەڕەوە دەست پێدەکات، لە تەنیشت باشترین و نزیکترین هاوڕێی برینداری حیکایەتخوان ئەلفا،(مادێمبا دیۆپ)، کە مردنە بەئازارکەی بە زاراوەی ڕاستی وەسف دەکرێت. مادێمبا لە ئەلفا دەپاڕێتەوە کە بە بڕینی قوڕگی لەو نەهامەتییە پڕ ئازارە رزگاری بکات، بەڵام ئەلفا نایکات. ڕۆمانە بچووک و چڕەکە وەک هەوڵێک بۆ کەفارەتی ئەم شکستەی هاوڕێیەتی بەردەوام دەبێت، بە کردار هەوڵدەدات کە چۆن ئەو جۆرە زەبر و زەنگە ڕێگەی خۆی لە مێشکدا بکاتەوە. ئەلفا دەڵێت: (ئەوەی کە ئەمڕۆ هەم، ئەوکاتە بوومایە، کە سەری بەرەو من سووڕاند و دەستی چەپی لەلای راستمدا بوو، داوای لێکردم بیکوژم، دەمکوشت.)

جارێکیتریش، لەگەڵ ئەم کرانەوەیەدا، هەندێک لە خوێنەران لە ڕۆمانەکە دووردەکەونەوە بەوەی رۆمانێکی توندوتیژو خەماوییە. بەڵام لێرە جوانییەکی گەورە هەیە. ڕستەکانی دیۆپ تایبەتمەندییەکی بەرزو نزمی هەیە، دەستەواژەکان هەڵدەگرن کە لەگەڵ دووبارەبوونەوەدا بە شێوەیەکی نەرم لەبەر دەکرێن. زۆرجار یەک چاودێریکردن بەناو بابەتێکدا درێژدەبێتەوە، لەگەڵ ڕۆشتنیدا دەگۆڕێت. ئەلفا دەڵێت (ڕاستی خودا، من باوەڕم وایە کە خودا هەمیشە لە دوای ئێمەوەیە)، دواتر دەشڵێت (ئەوە شەڕە؛ ئەوە کاتێکە کە خودا دووادەکەوێت لە مۆسیقای مرۆڤەکان، کاتێک ناتوانێت لە یەک کاتدا داوە تێکئاڵاوەکانی چارەنووس لێک جیابکاتەوە.)

وەپێشخستنی خاڵی گێڕانەوە بۆ سەرەتای چیرۆکەکە ڕێگە بە دێوانە دەدات کە باسێک لە شێتی خۆی پێشکەش بکات. دوای مردنی مادێمبا، هەر جارێک ئەلفا دەچێتە ناو خاکی دووژمن، دەستێکی بڕدراوی ئەڵمانییەک دەهێنێتەوە. هاوڕێکانی سەرەتا دڵخۆش دەبن و سەرسام دەبن بە ئازایەتییەکەی. ئەوان ئەوە نازانن ئەمەلەڕاستیدا دووبارەکردنەوەی مردنی مادێمبایە. ئەلفا بە دزییەوە دەچێتە سەر قوربانییە ئەڵمانییەکانی، ناو زگیان دەردەهێنێت، تامی مردنێکی سەختیان پێ دەچێژێت، دواتر بەشێوەیەکی میهرەبانە و بە جووانی بە چەقۆ قوڕگیان لێدەکاتەوە. ”لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە”. ئەوە ڕەحمەتی شێتێکە، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئەو ڕزگاربوونە لە ئازار بە دووژمن ببەخشێت کە لەگەڵ هاوڕێکەی نەیکرد.

دووبارەبوونەوەی کردارەکانی ئەلفا لە چوونە ناو خاکی دوژمن دەنگدانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە لەناو هاوسەنگەرەکانی. کاتێک کە دەستی چوارەم و پێنجەم و شەشەم و حەوتەمی خۆی دەهێنێتەوە دەبێتە مایەی نیگەرانی لای هاوسەنگەرەکانی. ( سەربازە سپی پێستەکان لەناو خۆیاندا دەستیان کرد بە قسەو مقۆمقۆ؛ دەمتوانی لە چاوەکانیاندا بیخوێنمەوە .دەیان وت ئەم شوکولاتەیە بەڕاستی سەیرە! ئەوانی تر، سەربازانی شوکولاتەی ڕۆژئاوای ئەفریقا وەک من، ئەوانیش دەستیان کرد بە وتن و منیش لە چاوی ئەواندا خوێندبوومەوە.) ئەم ئەلفا ندیایە لە گوندی گاندیۆلی نزیک سانت لویس لە سەنیگال، کەسێکی رەفتار سەیرە.” هەمان کردەوە کە چەندین جار بەس دووبارە دەکرێتەوە، ئیتر ئەوە بەسە بۆ ئەوەی کەسێک بناسێنێ وەک پاڵەوان و جانەوەر.
خستنەپاڵ یەکتری لە سەربازانی سپی و ڕەش، زۆرجار لە هەمان ڕستەدا، خزمەت بە ئامانجێکی هاوشێوە دەکات، هەروەها جەخت لەسەر هەژموونی هێڵی ڕەنگ لە سەنگەرەکاندا دەکاتەوە. ئەلفا دڵنیا بوو سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی کاپتنەکەی لە تۆنی دەنگی(مانگیندا)، کاتێک بە شوکولاتەکانی دەوت (یاری دڕندە بکەن) و لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار ڕستەسازییەکان ئاماژە بە گشتگیرییەکی تاریک دەکات، واتە؛ لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە.

دیۆپ بە درێژایی رۆمانەکە ئەوەی دۆکیومێنت دەکرد کە چۆن فەرەنسییەکان ترسی ڕەگەزییان قۆستووەتەوە، چ لە بەرەکانی شەڕ و چ لە دەرەوەی شەڕ. پێش ئەوەی ڕیخۆڵەکانی قوربانییەکی (کراوت) دەربهێنێت، ئەلفا لە چاوە شینەکانیدا ناوی خۆی تۆمار دەکات (ترسێکی ترسناک لە … ئەوەی کە لەبارەی منەوە پێی وتراوە، و ئەوەی باوەڕی پێکراوە بەبێ ئەوەی هەرگیز منی بینیبێت.) داوا لە وەرگیراوانی ڕۆژئاوای ئەفریقا کە زۆربەیان نە فەرەنسی دەخوێننەوە و نە قسەی پێدەکەن، داوایان لێدەکرێت چەشنە ڕەگەزپەرستییەک وەک ستراتیژی سەربازی بگرنەبەر. دوور لەوەی شەڕێک کە تەنیا لە نێوان زلهێزەکانی ئەوروپادا بەڕێوە دەچوو. جەنگی جیهانی یەکەم وەک هێزێکی ئیمپریالیستی لۆژیکێکی هاوبەشیان لە ناوەڕۆکدا هەبوو.
جێگای سەرنجە، دیۆپ توانیویەتی فۆبیای جوگرافیای بابەتەکەی تێپەڕێنێت. تەواوی گێڕانەوەکە لە نێوان هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ و بەرەی دوواوەی شەڕ (چاکبوونەوە)ی شەڕەکەدا کۆتایی پێهاتووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەندەی لە سەنیگال کات بەسەر دەبات، ئەوەندەش لە بەرەکانی شەڕدا بەسەر دەبات.

دوای ئەوەی ئەلفا دەستی حەوتەم دەهێنێتەوە، هاوسەنگەرەکانی گومانی شێتی لێدەکەن، دواتر دەنێردرێت بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی مەیدانی چارەسەر وەربگرێت. لەوێدا ئەلفا لەلایەن ئەو کەسەی کە بە شێوەیەکی زانستی ناوی (دکتۆر فرانسوا یان پەرستار خاتوو فرانسوا.) یە و لەناو جێگەی نەخۆشخانەیەکدا گۆشەگیر دەکرێت، یادەوەرییەکانی بەرەو گوندی زێدی خۆی و هاوڕێیەتی سەرەتایی لەگەڵ مادێمبادا سەرگەردانن. لە چوارچێوەی چارەسەری دەروونیدا، سێ وێنە دەکێشێت، یەکێکیان وێنەی دایکی، ئەوی تر وێنەی مادێمبا و سێیەمیان یەکێک لە حەوت دەستەکە. ئاشکرایە کە دایکی ئەلفا لەلایەن مەغریبییەکانەوە ڕفێنراوە و فرۆشراوە وەک کۆیلەی سێکس، دوای ئەوە خێزانی مادێمبا لە بەخشندەیی خۆیان ئەلفایان هێنایە لای خۆیان.

کوڕەکان پێکەوە بە ڕێوڕەسمی نەریتی خۆیان تەمەنی هەرزەکارییان تێپەڕان. تەماحی مادێمبا و نەمانی دایکی ئەلفا کە پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی بچنە شەڕەوە. (لە کاتێکدا هەندێک لە سەربازە ئەفریقییەکان خۆبەخشانە بەشدارییان لە سوپای فەرەنسادا کرد، بەهۆی بەڵێنی کرێ و ئەگەری کۆچکردنەوە بۆ فەرەنسا، زۆرینەش بەزۆر ڕاپێچ دەکران).
لە ڕێگەی ئەم یادەوەرییانەوە ڕۆمانەکە ترس و بیمەکانی شەڕ لەگەڵ دیمەنەکانی کوڕێتی لە لادێکانی سەنیگالدا دەخاتەڕوو. پەشیمانی ئەلفا بەرامبەر بە مادێمبا وەک هێڵێکی بەردەوام و بەهێز دەمێنێتەوە. ئەوان هەردوو عاشقی هەمان کچ بوون، کە لە دوایین شەودا پێش ئەوەی بەرەو فەرەنسا بڕۆن، کچەکە ئەلفای قۆزی هەڵبژارد وەک خۆشەویستەکەی لەبەرانبەر مادێمبای لاواز. شکستی ئەلفا لە نەبڕینی قوڕگی مادێمبا ئەم خیانەتە ڕەسەنەی بیردەخاتەوە: ( مردن بەبێ ئەوەی هەموو چێژەکانی جەستە بزانیت دادپەروەرانە نییە. مادێمبای هەژار و لاواز).
بەبێ زیادەڕۆیی، هەندێک لەجوانی سەرنجڕاکێش لە کۆتایی ڕێگەکە ئاماژە بە یەکگرتنی مێشکی دوو هاوڕێکە دەدەن لە یەک جەستەدا. لە ڕوانگەی کەسێکی وەک د. فرانسوا، تێکەڵبوونی ڕواڵەتی ئەلفا و مادێمبا (“دەنگێکی کەم لە سەرمدا”) ڕەنگە وەک شیزۆفرینیا بخوێنرێتەوە. بەڵام ڕۆمانەکە پێشتر ئاماژەی بە نەریتی جادووبازەکان کردووە کە لێکدانەوەیەکی هاوشێوە پێشکەش دەکەن. یان ئەلفا لە کاتێکدا کە هۆشیارییەکەی دەست دەکات بە تێکەڵبوون لەگەڵ مادێمبادا، ملکەچی دەروونی دەبێت- یان پراکتیزەکردنی ترسناکانەی دێمەکان کە بریتین لە “ڕۆح خواردن” لە یەک کاتدا بووەتە نەفرەت و کردەوەیەکی قووڵی هاوڕێیەتی. تێکەڵبوونی دوو ڕۆح لە یەک فۆرمێکی فیزیکیدا، وەک چۆن ئەلفا جەستەی خۆی بە قەرز دەداتە هاوڕێکەی.
بەڵام شێوازی هاوبەشکردنی جەستەی ئەلفا دەبێتە هۆی توندوتیژی زیاتر. دیمەنێکی سێکسی لوتکە لەگەڵ خاتوو فرانسوا کە بە شێوەیەکی ناڕوون ڕەزامەندی هەیە، دوو جار دەگێڕدرێتەوە، جارێک لە ڕوانگەی مادێمبا، جارێک لە ڕوانگەی ئەلفا.

ژنکوژی بەشێکی سەرەکییە لە ئەدەبی جەنگدا. بەڵام لەم رۆمانەدا دەنگدانەوەی شەڕ و لاقەکردن هەنگاوێک واوە تر دەڕوات. بەزاندنی سنوورەکان لە ناوەوە و دەرەوە، بیرۆکەیەکی قووڵە لە ڕۆمانەکەدا، بیرۆکەیەک کە واتایەکی سێکسی هەیە. دیۆپ پێشنیاری ئەوە دەکات کە شەڕ دوا دزەکردنە بۆ جەستە بە ئامێر و دەروون بە ترسناکییەکان کە شایەتحاڵین.
ئەلفا لە مردنی مادێمبادا دەڵێت( ناوەوەی هاتبووە دەرەوە مێشکی هێندە کرابووەوە کە بتوانم و بزانم چی لەوێ حەشارداوە. وە ئەوەی لەوێ خۆی حەشارداوە، ڕەنگە خودی مادێمبا بێت.)
دوا بەریەککەوتن لەگەڵ خاتوو فرانسوا زۆر لێکدانەوەو خوێندنەوە هەڵدەگرێت. لاقەکردنە، کرداری شەڕە، تۆڵەسەندنەوەیەکی نیشتمانییە لە فەرەنسییەکان و شانۆگەرییەکی خۆئاگادارانەیە لەسەر ئەو دڵەڕاوکێیە ڕەگەزییەی کە سووتەمەنی ئەو هەڵمەتە پڕوپاگەندەییەی ئەڵمانیا(ترسی ڕەش لەسەر ڕووباری ڕاین) بوو. هەروەها چاکەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ هاوڕێیەک : دەرفەتێکە بۆ مادێمبا کە لە شوێنێکدا لەناو مێشکی ئەلفادا لە خەوندایە، دواجار کوڕێنییکەی لەدەست بدات. تەماحی دیۆپ لێرەدا جێگەی ستایشە، بەڵام سەرنج و لێکدانەوەکان جۆراوجۆرن لە کاتێکدا ڕۆمانەکە بەپەلە بەرەو کۆتایی خۆی دەڕوات.
لەگەڵ ئەوەشدا رۆمانی (لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە) بە شێوەیەکی گشتی دووبارەکردنەوەیەکی سەرسوڕهێنەرە بۆ زۆرێک لەکۆنترین چیرۆکەکان سەبارەت بە تاڵانکارییەکانی جەنگ. جەختکردنەوە لەسەر هاوڕێیەتی و تاڵانکردن و کەفارەتکردن بە گەڕانەوە بۆ ئۆدیسێ. دیۆپ لە رێی تەکنیکی گفتوگۆ ئەدەبییەکان و دەنگە تایبەتەکانی ناخی خۆی، ئەم تەوەرانە دەخاتە ناو دەروونناسییەکی جادووبازی ترەوە، دیدگایەک هەیە پێیوایە کە زۆرجار لە بەڵگەنامەنووسین دەرچووە کە یارمەتیدەر بووە لە ئیلهامبەخشین بۆ بیرۆکەی رۆمانەکە، دووبارە خەیاڵ دەکاتەوە؛ نمونەی نامەی سەربازەکان بۆ ماڵەوە.
رۆمانی (لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە) زۆر شەخسییە، تایبەتە، نیشانەی دڵسۆزی و هەروەها جۆرێکە لە بەڵگەنامەی مێژوویی. دیۆپ توانیویەتی پاشەکشێ بەو سەرنجە سەنیگالییە بکات سەبارەت بەو دیدەی پێشنیاری ئەوە دەکات کە سەنگەرەکان تەنیا هی ئەوروپییەکان بن.

(لە شەودا هەموو خوێنێک ڕەشە)بۆ کەسانی دڵ لاواز نییە. بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ، گێڕانەوەکە لەگەڵ جوانییە ساردەکانی ڕووباری (ستیکس)دا هەڵدەقوڵێن و کۆتاییە جادووگەرەکەی وا دەکات بە تەواوی جیاواز بێت. لەبارەی کایەی ئەدەبی ئینگلیزییەوە، ڕەخنەگران تۆمەتباریان کردووە بە کاڵکردنەوەی چوارچێوەی ئەخلاقی ڕۆمانەکە،وە زۆر بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاوسۆزی خوێنەر لە کوێدا بێت. رۆمانەکە بە ڕوونی و بە شێوەیەکی تازەگەری، دژەباوە. دیۆپ پێشنیاری ئەوە دەکات لە ئەخلاقی جەنگدا هیچ شتێک تەواو ڕەش و سپی نییە. ئەوەی هەیە تەنهاو تەنها شێتییە.

ئەم بابەتە لە رۆژنامەی رەوت ژمارە ٣٣ لە بەشە ئەدەبێکەی (بانێژە) بڵاو بۆتەوە..
https://www.albadeel-alsheoi.org/ar/?p=7674

سەرچاوە:




كوشتنى پیرۆز .. به‌ختیار محه‌مه‌د

منداڵێكی 10 ساڵیی به‌ هه‌موو هێزی خۆی، به‌ نه‌عله‌كه‌ی مارمێلكه‌یه‌كی كوشت. گوتم: (ئه‌وه‌ بۆ كوشتت؟ گوناحه‌…). گوتی: ((پێغه‌مبه‌رمان گوتوویه‌تی بیكوژن)). هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ ته‌قدیسكردنی پره‌نسیپی كوشتنه‌ (منداڵ فێری پره‌نسیپی كوشتنی پیرۆز ده‌كرێ). من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ حه‌شه‌ره‌ ده‌كوژرێ، به‌ڵكو قسه‌م له‌سه‌ر كوشتنێكی تایبه‌ته‌: كوشتنێكی پیرۆزكراو، كه‌ پیاوێكی پیرۆز (پێغه‌مبه‌ر) گوتوویه‌تی و فه‌رمانی بۆ ده‌ركردووه‌.
ده‌شێ بڵێم: كوشتنی پیرۆز جیاوازی ناكا له‌ نێوان كوشتنی مارمێلكه‌یه‌ك و كوشتنی مرۆڤێك. ئینجا له‌ پشت كرده‌ی هه‌موو كوشتنێكی پیرۆزدا گوتار (ئایه‌ت و حه‌دیس) هه‌یه‌. منداڵه‌كه‌ گوێی له‌ گه‌وره‌كان بووه‌، گه‌وره‌كانیش گوێیان له‌م حه‌دیسه‌ بووه‌، كه‌ ده‌ڵێ: ((هه‌ر كه‌سێك به‌ یه‌كه‌م لێدان مارمێلكه‌یه‌ك بكوژێت سه‌د چاكه‌ی بۆ ده‌نووسرێت، به‌ دووه‌م لێدانیش له‌ یه‌كه‌م كه‌متر و به‌ سێیه‌م لێدانیش له‌ دووه‌م كه‌متر)). (شایانی باسه‌ بڵێم، منداڵه‌كه‌ زۆر به‌ جۆشه‌وه‌ به‌ یه‌كه‌م لێ دان كوشتی. واته‌ سه‌د له‌ سه‌د ناوه‌رۆكی حه‌دیسه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و سه‌د چاكه‌ی بۆ خۆی برده‌وه‌). هه‌ڵبه‌ت به‌ ده‌یان ئایه‌تیشمان هه‌ن، كه‌ كرده‌ی كوشتن پیرۆز ده‌كه‌ن؛ واته‌ ده‌یانكه‌نه‌‌ كار و ئه‌ركێكی پیرۆز. ئا هه‌ر چه‌مكی (جهاد) له‌ فیقهی ئیسلامدا ئه‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌یه هیچ شتێكی دیكه‌ نییه‌‌. به‌نموونه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌ڵێ: ((یا ایها النبی جاهد الكفار و المنافقین)). {التوبة: 73} یاخود: ((قاتلوا الذین لا یؤمنون بالله‌ ولا بالیوم الاخر…)). {التوبة: 29} ئه‌مه‌ فه‌رمان پێكردن و داواكاری خوایه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر. واته‌ جیهاد و كوشتن ده‌بنه‌ ئه‌رك و كار و فه‌رمانێكی ئه‌خلاقیی و لاهووتیی پیرۆز. لێره‌ كوشتن یه‌ك جه‌وهه‌ری هه‌یه،‌ ئه‌ویش جه‌وهه‌ری پیرۆزكردنه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م فه‌رمانپێكردنه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ خواوه‌ دێ. واته‌ به‌نده‌ به هاتنی‌ وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر. لێره‌ وه‌ك ده‌بینین كوشتن ده‌بێته‌ به‌شێك له مه‌به‌ستی‌ په‌یامی خوا بۆ مرۆڤ ( بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی). واته‌ ده‌بێته‌ به‌شێكی جه‌وهه‌ریی له‌ دینی خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر و بۆ موسڵمانان. ئێستاكه‌ تێده‌گه‌ین، كه‌ بۆچی كوشتنی مارمێلكه‌یه‌ك و كوشتنی مرۆڤێكی بێدین له‌لای موسڵمانان هه‌ر وه‌ك یه‌ك ئه‌ركێكی پیرۆزن و كارێكن له‌ پێناو خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی‌ و بۆ سه‌رخستنی دینه‌كه‌یه‌؛ كه‌واته‌ كوشتن (كوشتنی موقه‌ده‌س) یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رز و كاره‌ هه‌ره‌ جه‌وهه‌رییه‌كانی ئایینی ئیسلام.(1)
ئێ خۆ هه‌موومان ده‌زانین، كه‌ له‌ ئایینی ئیسلامدا كوشتنه‌وه‌ی موقه‌ده‌س (قوربانیكردن)یش هه‌یه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ نه‌ریت و میراتی ئایینه‌ كۆنه‌ بتپه‌رسته‌كانه‌. له‌‌ كۆن له‌لای گریكه‌كان ئه‌م نه‌ریته‌ (سرووته‌ ئایینییه‌) زۆر باو بووه‌. داستانی (ئه‌لیاده)‌ له‌ زۆر شوێن ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێ، وه‌ك: ((گایه‌كی زه‌به‌للاحیان ئاماده‌كرد بۆ قوربانییكردن سه‌ریان بڕی)).(2) له داستانی‌ (گه‌لگامێش)یشدا هاتووه‌ ده‌ڵێ: ((له‌ سه‌ر لووتكه‌ی چیا قوربانیی خوێناویی پێشكه‌ش كرد)).(3) هه‌روه‌سا له‌لای سۆمه‌رییه‌كان (میزۆپۆتامیای كۆن) قوربانییكردن به‌ (گا)ی سپی كراوه‌ بۆ مردووان.(4)
نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین، كه‌ كوشتن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له‌ سه‌ر شه‌ره‌ف جۆرێكه‌ له‌ كوشتنی موقه‌ده‌س. هه‌ر بۆیه‌ش دایك و باوك و برا – بۆ ڕازیكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئایین و كۆمه‌ڵگه‌ – به‌ ئیمانه‌وه‌ (ته‌نانه‌ت به‌خۆشحاڵیشه‌وه‌) ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م كوشتنی موقه‌ده‌سه‌، پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فه‌ (ئه‌خلاقێكی پیسكراوه‌)، كه‌ كۆمه‌ڵگه (كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتپه‌رست و ئیماندار)‌ له‌ تاكه‌كانی ده‌وێ. واته‌ سێكس (سێكس له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی) پیسه‌ (ئه‌وه‌ی به‌ چه‌مكه‌ ئایینییه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن زینا)، بۆیه ‌شه‌ره‌ف پیس ده‌كا و ده‌بێ پاك بكرێته‌وه‌. تاكه‌ ڕێگه‌ش بۆ پاككردنه‌وه‌ی، كوشتنه‌؛ كه‌واته‌ ئه‌م كوشتنه‌ كوشتنێكی پیرۆزه‌، چونكه به‌های شه‌ره‌ف ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و پاكی ده‌كاته‌وه‌ له‌ شه‌ڕاگێزیی به‌دڕه‌وشتیی زینا. ئا لێره‌وه‌ شه‌ره‌ف ده‌بێته‌ به‌هایه‌كی ئه‌خلاقیی یه‌كجار پیرۆز و موقه‌ده‌س له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا: پیرۆز و موقه‌ده‌ستر له‌ ژیانی مرۆڤ؛ هه‌ر بۆیه‌ش‌ هه‌ر پێشێلكردنێكی ئه‌م به‌هایه‌ ( ئه‌م شه‌ره‌فه‌) ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی موقه‌ده‌س‌ (واته‌ كوشتن له‌ پێناو پاككردنه‌وه‌ی پیسبوونی شه‌ره‌فدا)؛ له‌مه‌وه‌ كوشتن (كوشتنی ژن) له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، شه‌ره‌فمان (پیرۆزییه‌كانمان) ده‌پارێزێ. هه‌ڵبه‌ت شه‌ره‌ف له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌نده‌ به‌ شه‌ره‌فی ژنه‌وه‌. واته‌ به‌نده‌ به ئه‌خلاقی سێكسی ژنه‌وه‌. واته‌‌: ئاخۆ سێكسێكی ئازاده (زیناكه‌ره‌ به‌ مه‌فهوومه‌ ئایینییه‌كه‌ی‌)‌، یانیش سێكسێكی كۆنترۆڵكراوه (واته‌ چه‌پێندراوه و پارێزراوه‌‌)‌؟ لێره‌وه‌ فۆبیا له‌ سێكس (فۆبیا له‌ ئازادیی تاك)، مانای شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا دیاریی ده‌كا و به‌رهه‌م ده‌هێنێ.

په‌راوێزه‌كان:

1 – ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه‌، كه‌‌ داعش دێ ئێزیدییه‌كان قه‌تل و عام ده‌كا و حه‌ماسیش به‌ كوشتوبڕكردنی خه‌ڵكی جووله‌كه‌ی مه‌ده‌نی‌ هێرشه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ری (2023) ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێ ده‌كا. له‌ پشت هه‌ردوو تاوانه‌كه‌ش ده‌قی پیرۆز و مێژوویه‌ك له كاری‌ كوشتنی پیرۆز ( فتوحات و جیهاد) هه‌یه‌. ده‌ ئێوه‌ ته‌ماشایه‌كی ئه‌م ئایه‌ته‌ بكه‌ن: ((فاذا لقیتم الذین كفروا فضرب الرقاب حتی اذا…)). {محمد: 4} چۆن چۆنی تێیدا كاری كوشتن ده‌گاته‌ لوتكه‌ی پیرۆزبوونی خۆی!
2 – الالیاذه‌، هومیروس، تحریر و مراجعة احمد عثمان / القاهرة – 2004، ص 621
3 – ملحمة كلكامش، ترجمها عن المسماریه‌: د. سامی سعید الاحمد (الطبعة الاولی- 2022)، ص 231
4- هه‌مان ژێده‌ر، ل 70

به‌ختیار محه‌مه‌د




حزبە کوردییەکان بۆ وادەکەن.. شورش عزیز سورمێ

لە کاتێکدا هەموو جیهان باس لە رۆڵ و قارەمانیێتی پێشمەرگە دەکردو دەکات، بەتایبتی لە شەڕی دژ بە ترسناکترین رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە رۆژانە میدیا جیهانییەکان بە گشتی و ئەوروپییەکان بە تایبەتی. بە گرینگیەکی زۆرەوە ئاماژە بە ئازایەتی پێشمەرگە دەدەن و هاوسۆزیی خۆیان بەرامبەر بە گەلی کورد دەردەبڕن، کە ئەمەش دوژمنانی کورد و وڵاتانی داگیرکەری کوردستانی هەراسان کردووە و بەردەوام لە هەوڵ دان بۆ شکاندنەوەی بەهای پێشمەرگە و سووککردنی ئەو ناوە پیرۆزە، ئەویش لە رێگەی بەکارهێنانی پارتە کوردییەکان.
راستە خەباتکردن لە سەر خاکی کوردستان ئاسان نییە، چونکە ئەو شوێنە ستراتیژییە و جیۆپۆلیتیەی کە کوردستان هەیەتی، بە ئاسانی خەباتی تیا ناکرێ، لەبەر ئەوەی ئەو چوار دەوڵەتەی کە داگیریان کردووە، سەرەڕای هەبوونی کێشە و ناکۆکی لە نێوان خۆیاندا، کەچی تەنها لەسەر یەك دۆز و مەسەلە کۆکن، ئەویش لەناوبردنی میللەتی کوردە و هەروەها رێگەگرتنە لە هەبوونی کیانێکی سەربەخۆ بۆ کورد. بێگومان ئاسانترین رێگەش بۆ ئەو مەسەلەیە بەکارهێنانی پارتە کوردییەکانە.
بۆ نموونە شەڕە خوێناوییەکەی ساڵی 1994 کە لە نێوان هەردوو پارتە کوردییەکەی کوردستانی باشوور روویدا، ئێران وعێراقی ئەو کاتە و تورکیا رۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە روودانی ئەو کارەساتە بەسەر میللەتی کورد، کە لە ئاکامدا چەندین گەنجی کورد بوونە قوربانی بیرکردنەوەی تەسکی حزبایەتی لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەر لە سەرەتای دروستبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستانیش بە تافی ئێران هەوڵی دا ئەو ئەزموونە نوێیەی کوردستان تێکبدات.ئاگای لەوە نیە لە ئەوروپا وولاتانی تر بە ترۆرئست لە قەلەم ئەدری ، ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەی تورکیا بە تیرۆریستی لە قەلەم داون بێ ئەوەی رۆژێک لە رۆژان کارێکی تیرورئستیان ئەنجام دابێ ، تەنیا بەهۆی بوونی توکیا بە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ.
ئەوەی جێگەی داخە ئەوەندەی ئەو پارتە کوردییانە بە گشتی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حزبەکەیان هەوڵ دەدەن، نیوەی ئەوەندە بۆ بەرژەوەندی تاکی کورد خزمەتیان کردبایە، ئێستا دەبووینە خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆ و گشت مافەکانمان پارێزراو دەبوو. ئەو پرسیارەی لای هەر تاکێکی کورد دروست دەبێت ئەوەیە؛ گەلۆ لە ساڵی2017 لە سەدەی سێ هەزارە تاکەی دەبێ کورد سوود لە ئەزموونی رابردووی خۆی وەرنەگرێت؟
دوو ساڵ لەمەوبەر بە بەردەوامی باس لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کرا، سەرەڕای بوونی ئایدۆلۆژیای جیاواز، بۆی هەبوو ببێتە هەلێك بۆ لێکنزیکبوونەوەی پارتەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، بەڵام بە داخەوە لە کۆتاییدا ئەو کۆنگرەیەی کە ببووە هیوایەک بۆ تاکی کورد نەبەسترا.
ئێمەی کورد دەبێ چ هیوایەکمان بە وڵاتێکی وەك تورکیا هەبێ کە لەلایەن سوڵتانێکی وەك ئەردۆگان حوکم دەکرێ، کە بەردەوام خەریکی سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی سڤیلی کوردە لە باکووری کوردستان. ئێمە باسی پەکەکە ناکەین، بەڵام هەدەپە وەك پارتێکی کوردی لە رێگەی دەنگدانەوە گەیشتە پەرلەمان بۆ ئەوه‌یە لە سەر مینبەری پەرلەمانەوە داکۆکی لە مافی کورد بکات و ئەو مافانە بۆ میللەتەکەی وەدەست بێنێ، کە پەکەکە لە ماوەی 40 ساڵی خەباتی چەکدارییەوە تا ئێستا نەیتوانیوە بۆ کورد وەدەستی بێنێ. کەچی ئەردۆگان ئەو سستەمە دیموکراتیەشی پێ قەبوڵ نەکرا، خۆ هەدەپە پارتێکی چەکداری نەبوو، تا ئێستا 32 پەرلەمانتاری خستە زیندانەوە، بە سەرۆکی پارتەکەو جێگرەکەشیەوە.
ئێمە چۆن دەتوانین باوەڕ بەوە بکەین کە تورکیا پاڵپشتی لە باشووری کوردستان دەکات، لە کاتێکدا زۆر بە روون و ئاشکرایی بەدەنگ هات لەمەڕ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک و ووتی: “ئەگەر ئاڵای كوردستان لە كەركووك نەهێنرێتە خوارەوە باجی زۆر قورس دەبێت و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان تێكدەدەین”. کە لە راستیدا ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە.
هەمان شت ئایەتوڵڵاکانی ئێرانیش، هەمیشە لە هەوڵی بنبڕکردنی کوردانی رۆژهەڵاتن و خەریکی نانەوەی ئاژاوەن لە نێوان پارتە کوردییەکانی باشووری کوردستان، دەبێ چ سوودێکیان هەبێت، تەنیا تێکدانی رێزی کورد نەبێ؟
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەر هەموو پارتە کوردییەکان هەوڵی وەدەستهێنانی سەربەخۆیی دەدەن، بەڵام لە ئەرزی واقیعدا لە نێو یاریپێکردنە ئیقلیمییەکاندا ماونەتەوە. ئێمەی کورد بە قەد کۆسۆڤاشمان تیا نەبوو، کە لە شەو و رۆژێکدا سەربەخۆیی خۆی راگەیاند، بێ گوێدان بە دژایەتیکردنی وڵاتێکی زلهێزی وەکو رووسیا.




ڕوونکردنەوەیەکی پێویست سەبارەت بە نەرێتی (پیرۆزبایی) بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوە!.. سابیر .م

ململانێیەکی فیکری و میتۆدۆلۆژی و ململانێی چینایەتی هەیە بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکانی مێژوو و کۆمەڵگا و ئەوەی پەیوەندی بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە لە ڕووی لێکدانەوەی ماددی و ئایدیاڵەوە بە گشتی.
بەڵام زاڵبوون و کۆنتڕۆڵی فیکری و میتۆدۆلۆژی لە لێکدانەوە و لێکدانەوەکانی ڕووداوەکانی کۆمەڵگە و مێژوودا بە درێژایی مێژوو لە دەستی چینە دەسەڵاتدارەکاندا ماوەتەوە، بە هۆی کۆنتڕۆڵی ئابووری و سیاسی و کولتوورییان لە کۆمەڵگادا، بۆیە ئەو لێکدانەوە و لێکدانەوەیانە هەڵیانگرتووە لەلایەن دەسەڵاتداران و چینە دەسەڵاتدارەکانەوە بڕیاڕیان لەسەر ئەدرێت ، ئەبنە بۆچوون و فەرهەنگە باڵادەستیەکانی جەماوەر لە کۆمەڵگادا .
سەبارەت بەو ئاهەنگ و جەژنانەی کە ڕێکدەخرێن وە پەیوەندییان بە ساڵی نوێی زاینی، هیجری، یان سەری ساڵی دیکەوە هەیە و حیسابکردنی مانگ و ڕۆژەکانی ساڵ، خۆی لە خۆیدا هیچ نییە جگە لە ئامرازێک کە بۆ ئەژمارکردنی کات و ساتە بۆ ژیانی مرۆڤەکان .
لێرەوە ئەتوانین سەرنجی کاریگەری ململانێی چینایەتی و فەرهەنگی چینە دەسەڵاتدارەکان ببینین لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان و بەم پێیەش لەسەر ڕۆڵ و کارکردی ڕۆژمێری زاینی ساڵانە یان هیجری و ڕۆژمێری ساڵانەی تر دەبینین ، کە چۆن سوودی لێ ئەبیننرێت .
ئیستغلالکردنی هەموو دیاردە و ڕووداوێک لەلایەن چینە دەسەڵاتدارەکان و وەبەرهێنانەوەیان لە پێناو قازانجی مانەوەیان و بەردەوامیی سیستمەکەیان بۆتە جەوهەری بنەڕەتی هەموو ئەو ئاهەنگ و ڕووداوانە و دوورکەوتنەوەیان لە کاراکتەری ئاسایی خۆیان وەک پرسێکی تا ڕادەیەک سەربەخۆ لە ململانێکان کە لەناو کۆمەڵگادا هەن.
بەڵام ئەوەی بنەڕەتی و سەرەکیە لێرەدا ئەوەیە کە بۆ بابەت و ئامانجی سیاسی و ئابووری گەورەتر ئیستغلالی ئەم دیاردە و بۆنە و ڕووداوە هەنووکەییانەی مرۆڤایەتی ئەکەن ، لە پێناو کاڵفامکردن و ڕامکردنی چینی ستەملێکراو و کرێکار و چاندنی وەهمەکانە کە لە ساڵی نوێدا بەختەوەر تر ئەبن و دوور ئەبن لە کارەسات و نادادپەروەری و ستەمکاری، بەڵام ڕاستی مەسەلەکە وا نییە بەڵکو بە تەواوەتی بە پێچەوانەوەیە ،
دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر دەبن و هەژارەکان هەژارتر دەبن و کوالیتی و چەندایەتی کۆیلەکردن و دڕندەیی چڕتر دەبێتەوە. سەرمایەداری بەرامبەریان و ڕەنگە ئەم ئاهەنگانە وەک زنجیرە گوڵێکی خەیاڵی بەکار بێنێت بۆ داپۆشینیی زنجیر و کۆتی چەوساوەکان کە دەست و قاچی ئەوانی بەستۆتەوە وەک کۆیلەی کرێ گرتەی سەرمایە ، هەروەک چۆن هەموو بۆنەو چەژنە ئاینی و قەومیەکانی تر ئەم ڕۆڵە ئەگێڕن ، کەلەسەر بنەمای فەرهەنگی چینایەتی زۆرداران و بۆرژواکان سازکراون .
کرێکارێک و چەوساوەیەک تا بەیانی بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێەوە فریو ئەدەن کە تا بەیانی شەونخونی بکێشێت وە تەماشاچی ئاهەنگەکانی بۆرژواکان بێت و وەهمدارە و لەلایەن کولتوورێکەوە مادەی هۆشبەری خواردووە کە وای لێدەکات باوەڕ بەوە بکات کە ساڵی داهاتوو دوور ئەبێت لە گۆشەگیری و کۆیلایەتی ،مکە ئەمەش خۆی لە خۆیدا وەک بازنەیەکی داخراوی دۆزەخیانە کە بە درێژایی ساڵ بە خۆشیەوە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە بکات ، و بەو هیوایەی کە لە ساڵی داهاتوودا لەم دۆزەخەو لەم بازنە داخراوە دەربچێت و ڕزگاری بێت و بەم شێوەیە چەرخی مێژوو دەسوڕێتەوە و مێژوو جگە لە خەباتی چینایەتی هیچی تر نیە ، وە چینە باڵا دەستەکان و بۆرژوازکان بە شوێن درێژەدان وە پاراستنی بنەماکانی دەسەڵاتداریەتی خۆیانەوەن .
چینی کرێکار و چەوساوەکان پێویستە لەم پرسە بنەڕەتیی و سەرەکیە تێبگەن، و لە ڕووی فیکرییەوە چەکدار بن بە بیروڕوباوەڕی ململانێی چینایەتی و سیاسی و بنەما فیکریەکانی ، وە تیشک بخەنە سەر ڕۆڵی بۆرژواکان سەبارەت بەو مەبەستە سیاسی و چینایەتییەتیانەی کە پیادەی ئەکەن کە پیادەی ئەکەن لە پڕۆسەی چەوساندنەوە کاڵفامکردنی جەماوەر و وەئەم بۆنانە وەک ماددەیەکی هۆشبەری پرۆلیتاریا بەکار ئەهێنن ، وە ملیارەها دۆلاریش لەسەر ئامادەکردن و ڕازاندنەوەو سازکردنی ئەم ئاهەنگ و چالاکانیانەی کە بەناوی جەژنی سەری ساڵەوە ، لە پێناو گەیشتن بەم ئامانجە بنەڕەتییە تەرخان ئەکەن .
ئێمەی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕی چینایەتی کە هەوڵی ڕووخاندنی ئەم سیستمە سەرمایەدارییە دەدەین، کە لە هەوڵی دروستکردن و سازکردنی هەلومەرجی زاتی (سوبژێکتیڤ) داین و ە هەروەها هەلومەرجە بابەتیەکانی قەیرانی حوکمڕانیەتی بۆرژوازی بقۆزینەوە ، لە پێناو سازماندان و و ڕێکخستنی شۆڕشی چینایەتی بۆ پڕۆلیتاریاو هەموو چینە چەوساوەکان .
ئێمە لایەنگران درێژەدەرانی میتۆدی شۆڕشگێڕانەی مارکس ، ناکرێت تەنها پشت بکەیەنە ئەم ڕووداو ئاهەنگ و بۆنە ئاینی و قەومیانە ، لە ژێر پەردەی ئەوەی کە ئەمە فەرهەنگی بۆرژوازیە ، لە چەشنی ڕەوتە ئاینیەکان و ئانارشیستەکان ، بەڵکە پێویستە ئێمەش هەمیشە ئەو لایەنە چینیایەتیە بۆرژوازیە ڕسوابکەین کە لە پشتی ئەم دیاردانەوە وەستاوە ، وە کاتێک ئێمە وەک بەشێکی چالاکی کۆمەڵگا و چینیی کرێکار بەرخورد بەم بۆنەیەوە ئەکەین ، بۆ ئەوە نیە کە تەسلیمی ( پیرۆزبایی ) و ئەو کاڵفامکردنە بین کە خودی دەسەڵاتداران و بۆرژوازاکان پیادەی ئەکەن ، بەڵکە پێویستە لەهەمان کات و ساتیشدا بە هاوچینەکانمان و هاوڕێانمان بڵێین کە پێویستە ڕۆژێ نوێمان ببێتە ڕۆژی خەباتێکی ڕێکخراوترو و شێلگیرانەتر ، وە ئێمەش لە لایەن خۆمانەوە ئەم ڕۆژە و ئەم ئاهەنگانە بکەینە پڕوپاگەندەیەکی سیاسی چینایەتی بە قازانجی خۆمان و خەباتی ئایندەمان ، کە لەم ڕێگەیەوە بتوانین تەواوی سیاسەتە دارایی و ئیداریانەی کە دەسەڵاتداران ئەنجامی دەدەن ، ملیۆنان دۆلار لەم بۆنەیەدا خەرج ئەکەن ، کە بە هیچ شێوەیەک سوودێکی بۆ ژیانی پرۆلیتاریا و ە خەباتی ئەوان نیە .
ئێمە (پیرۆزبایی) لە هاتن و ڕۆیشتنی ساڵ و ڕۆژو ساتەوەختێک ناکەین کە تیایدا کوشتار و شەڕ و برسێتی و ئاوارەبوون تیایدا بەردەوامە و درێژەی هەیە کە لە لایەن ئەم سیستەمەوە ئەنجام ئەدرێت ، بەڵکو دەبێت پەیامەکەمان تەواو جیاواز بێت، کە بریتییە لە ئامادەکاری و هەڵسانەوە و ڕێکخستنی ڕیزەکانی چینایەتیمان نەک (پیرۆزبایی) …و هاتنی ساڵی نوێ، بەڵکو دەبێت هەموو ئەو کارەسات و نەهامەتیانە بخەینەوە یادی چەوساوەکان ، کە بەدرێژایی ئەو ساڵە ژیانیان لەگەڵدا بەسەر بردووە ،وەک بێکاری و گرانی و شەڕ و کوشتن و ئاوارەبوون، وە ئەوە بخەینەوە بەر چاوی هەموان کە مرۆڤایەتی لە ئێستادا قۆناغی بەربەرییەتیشی تێپەڕاندووە. و کاتێک باسی مرۆڤایەتی دەکەین مەبەستمان لە هاوچینەکانمانە کە بەشی هەرە زۆری ڕەهای مرۆڤایەتی چەوساوە پێکئەهێنن .

سابیر .م
بزووتنەوەی مارکسیستی کرێکاران و چەوساوەکان !

٢/ ١/ ٢٠٢٥




ڕوداوەکان و ئایندەی سوریا.. عوسمانی حاجی مارف

ئایا سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی سوریا، تورکیا وەک گەورەترین براوە لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر دەکات؟

لەگەڵ کۆتایی ڕژێمی ئەسەد، تورکیا هەوڵئەدات ببێتە یەکێک لە گەورەترین سودمەند لە سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی چەکدارانی ئیسلامی سونەی سوریا، بە لەبەرچاوگرتنی نیازو نەخشەکانی لە ناوچەکەدا کە بریتین لە لاوازکردنی زیاتری پێگەی ئێران و فراوانکردنەوەی نفوزی خۆی لە ناوچەکەدا، دەستەبەرکردنی سنوورەکانی و لێدان لە ئیدارەی کوردەکان و چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکاریە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکاندا بەدواداچونی بۆ دەکات.
هاکان فیدان ڕایگەیاند، ئەو سەردەمە ناسەقامگیریەی کە سوریا بۆ ماوەی ١٤ ساڵ بەسەریدا هاتبوو، کۆتایی پێهات، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی کە ئەنقەرە بەنیازە لەگەڵ ئیدارەی نوێ کاربکات بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی حکومەتێک کە هەیئەی تەحریری شام بەڕێوەی بەرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی داعش و پەکەکە لە سوریا دەکات، تا دڵنیابن لەوەی مەترسیان لەسەر تورکیا نیە.
تورکیا لەم ماوەیەدا بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجی لەسەر دوو بابەتی گرنگە؛ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەی پەکەکە و یەپەگە، لەهەمانکاتدا چارەسەرکردنی پرسی ناردنەوەی پەنابەرانی سوری لە تورکیا.
ئەوەی شایانی باسە پەنابەران وردەوردە دەستیانکردوە بە گەڕانەوە بۆ سوریا. هاوکات چانسی مانەوەی ڕێکخراوە چەکدارەکان لە سوریا ناڕۆشنە، ئەمەش گوزارشت لە سەرکەوتنی گەورەی سیاسەتەکانی تورکیا دەکات لەو چوارچێوەیەدا. هەروەها دابەزینی نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا، دەرفەتێکی ستراتیژیە بۆ تورکیا کە زەمینەسازی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی لە ناوچەکەدا زیاتر دابین بکات، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات کە تورکیا دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە دامەزراندنی ڕژێمێکی نوێ لە سوریا بکات، کە کاریگەری ئەنقەرە دەتوانێت بەشێوەیەکی بێوێنە فراوان بێت، واتە تورکیا لەقۆناغی داهاتودا دەبێتە یاریزانێکی بەتوانا لەژێرڕۆشنایی گۆڕانکاریە خێراکانی سوریا و ناوچەکەدا.
تورکیا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی نەک تەنها لەڕێگەی ستراتیژیە سەربازیەکانیەوە، بەڵکو لەهەمانکاتدا بە پاڵپشتیکردن بۆ دامەزراندنی حکومەتێک لەسوریا کە زیاتر سودمەند بێت بۆ تورکیا، ئەویش بە دەوری دەسەڵاتی هەیئەی تەحریری شام و ئەگەری بەرەوپێشبردنی سەقامگیری درێژخایەن لەڕێگەی ئەو دەسەڵاتەوە.
تورکیا قبوڵ ناکات پەکەکە لە باکووری سوریا وەک هێزێکی هەمیشەیی بمێنێتەوە، ئەم پرسە بەجۆرێک بەبنەمایەکی بنەڕەتی دادەنێت کە دانوستانی لەسەر ناکات. واپێدەچێت لەم بارەیەوە بۆ ئەنقەرە هەڵوێستی ئەمریکا گرنگیەکی ئەوتۆی نەبێت، چونکە تورکیا پێیوایە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کاتیەو، درەنگ یان زوو کۆتایی دێت، یان ڕێکەوتنی لەگەڵدا دەکات کە بە شێوەیەک کۆتایی بە ئیدارەی کوردەکان بهێنن.
ئەسەد ووڵاتێکی دابەشکراوی لەدوای خۆی بەجێهێشت و ناسەقامگیری سوریا بۆتە واقعیەتێک و تەحەدایەک بۆ ئۆپۆزسیۆن و دانیشتوانی سوریا، کە چۆن ئەتوانن حکومەتێکی ناوەندی کە بتوانێ سوریا لەو گێژاوە بپارێزێت، دامەزرێنن؟ تائێستا هیچ ڕۆشناییەک لەوبارەیەوە بەدی ناکرێت. داڕمانی ڕژێمی ئەسەد لە گەمەی سیاسی ناوچەکەدا، تەنیا ماوەیەکی کەمی تێپەڕاندوە، بۆیە ئەستەمە بەدڵنیاییەوە بتوانین، لەم دۆخەدا بڵێین چ دەرئەنجامێک بەبێ بونی هێزی چینی کرێکار و ئازادیخوازان لە مەیدانی سیاسیدا، ئەتوانرێت سەقامگیری لە سوریا بەدەست بهێنرێت.
ئەندامانی گروپی ئیسلامی هەیئەی تەحریری شام کە تورکیا پشتیوانی لێکردن، سەرکردایەتی بەشێکی زۆری دەستکەوتەکانی ئۆپۆزسیۆنیان کرد لە سوریا و لەبەرامبەر سوپاکەی ئەسەدا شەڕیان کرد، تورکیا بەدرێژایی شەڕی ناوخۆی سوریا ڕۆڵی سەرەکی دیوە، لەپارچەپارچەبونی ناوخۆیی سوریا و ئۆپۆزسیۆنەکەی، کە توانای هێنانەدی سەقامگیری بۆ سوریا سەخت کردووە.
ویست و توانای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی بۆرجوازی بۆ پاراستنی یەکگرتویی لە گواستنەوە بۆ دەورانی سوریای دوای ئەسەد لەژێر پرسیاردایە و پرۆسەیەکی سەخت نیشان ئەدات، بۆیە شەڕی ناوخۆش ئەگەرێکە، چونکە زۆرێک لە کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی بۆرجوازی سوریا بەهۆی جیاوازی بەرژەوەندی سیاسی و بەرژەوەندیەکانی پشتیوانانی دەرەکیەوە، دابەشبوون، ئەمەش جارێ هەروا دەمێنێتەوە، واتە سەرەڕای سەرکەوتنی ئێستایان لە کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئەسەد، ئاشکرایە کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بە ئاستی هاوسەنگی هێزیان و چۆنیەتی ئەو پشتیوانیەی دەیانپارێزێت لەم دۆخە ڕاگوزەرەی سوریادا، ئەتوانرێت پێگەوڕۆڵیان لە ئایندەی سوریادا دیاری بکرێت.
هەرچەندە ئۆپۆزسیۆن بەسەرکردایەتی هەیئەی تەحریری شام کۆنترۆڵی دیمەشق و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای سوریایان کرد، بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەپێشەوە، ئایا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی باقی ناوچەکانی ئەو وڵاتە ئەدەن؟ یان دەتوانن ئەنجامی بدەن؟ ئەگەر وابێت، ئایا دەتوانن لە درێژخایاندا پارێزگاری لێبکەن؟ ئەزموونی ئیسلامی و جیهادیەکانی پێشوو لە ناوچەکەدا، لەڕووخانی خەلافەتی داعشەوە تا دەگاتە شکستی ئیخوان موسلمین لە میسر، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە چەسپاندنی کۆنترۆڵ ڕەنگە کارێکی قورس بێت بۆیان.
بەدرێژایی شەڕی ناوخۆی سوریا، ئێران، ئەمریکا، ڕوسیا و تورکیا ڕۆڵی سەرەکیان بووە لە درێژەدان بەو دۆخە، بەڵام دوایین هێرشی ئۆپۆزسیۆن لەکاتێکدا بوو کە سێ هاوپەیمانی سەرەکی ئەسەد، کە ڕوسیا، ئێران و حزبوڵای لوبنانن، نەیانتوانی پارێزەری ئەسەد بن. لەهەمانکاتدا کۆتایی ئەسەد زیانی گەورەی گەیاند بە نەخش و بەرژەوەندیەکانی هەرسێ لایان لە ناوچەکەدا.
گرنگیدانی ڕوسیا بە ئۆکرانیا و پاشەکشەی ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، توانای پاڵپشتی بەهێزی بۆ ئەسەد نەهێشتەوە، هاوکات حزبوڵڵاش توانای ناردنی هێزە چەکدارەکانی نەبو وەک ئەوەی پێشتر دەیکرد. لە ٢ ی کانونی یەکەمدا، لەگەڵ جوڵەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، ڕوسیا دەستیکرد بە کشانەوەی کەرەستە دەریاییەکانی خۆی لە بنکە ستراتیژیەکەی لە دەریای ناوەڕاست لە تەرتوسی سوریا، ئەم وەرچەرخانە لە پاڵپشتی ڕوسیا بەرامبەر سوریا، توانای ئەسەدی تەواو داڕمان و ناچار بە هەڵاتن کرا.
گومانی تێدا نیە کە ئەمریکا پێشوازی لەم دابەزینەی نفوزی ڕوسیا و ئێران لە سوریا کرد، بەڵام لەلایەکی ترەوە پێشوازی لە سیناریۆی “سەرکەوتنی کارەساتێک” کرد، کە تێیدا ڕێکخراوێکی ئیسلامی دڕندەی پاشماوەی قاعیدە جێگەی ئەسەد دەگرێتەوە، لەکاتێکدا خودی ئەمریکا و زۆرێک لەووڵاتانی ڕۆژئاوا ئەو ڕێکخراوەیان بە “تیرۆریست” ناساندووە.
ئەو ڕاستیەی کە گرووپە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن، دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرت، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا بون، ئاماژەیە بۆ ڕاستیەکی چارەنوسساز کە سوریا بە دیفاکتۆ دابەشبووە، ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتێک کە هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی بۆرجوازی سوریا بەشداری تیا بکەن، ناتوانێ نمونەیەکی سەرکەوتو نیشان بدات، زیاتر ئەوە پێشبینی دەکرێت ئەحمەد شەرع سەرکردەی هەیئەئ تەحریر باڵادەستی لە مەیدانی سیاسی سوریادا بکات و ئایندەیەکی ئاڵۆزو ناڕۆشن بکاتە چارەنوسی سوریا.
بەگشتی داهاتووی سوریا تا ئێستا ناڕون و نادیار ماوەتەوە، چەندین سیناریۆ ئەگەری ڕودانی هەیە لە داهاتودا، دەکرێت ململانێی دەسەڵات لەنێوان ئەو کوتلە جیاوازانەی کە لە سوریا کاردەکەن، سەرهەڵبدات، یان هێزێکی یەکگرتوتر کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەیئەی تەحریر شام سەرۆکایەتی دەکات، دەسەڵات بگرێتە دەست. لە هەر حاڵەتێکدا پێدەچێت سوریا بە لاوازی بمێنێتەوە و لە کێشەو ململانێ ناوخۆییەکاندا نوقم بێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە دیاردەکانی بەم زوانە دەرکەون، هەروەها گۆڕەپانێکی کراوە دەبێت بۆ دەستێوەردانی دەرەکی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاترکردنی ئەو تەحەددایانەی کەڕووبەڕووی هەوڵەکان دەبنەوە بۆ بەدیهێنانی بوژانەوە و دامەزراندنی سەقامگیری لە وڵاتەکەدا.
هەروەها ئەم گۆڕانکاریانە دەرفەتێکی بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی کردۆتەوە کە لە گۆڕەپانی سیاسی سوریادا دەوریان هەبێت، هەرچەندە قەبارە و فۆرمی ئەم ڕۆڵە هێشتا دیاری ناکرێت و ئەحمەد شەرع وەک شێوەی ڕێکخراوێکی پراگماتیز و پێگەیشتووتر و قبوڵکەرتری گرتۆتە بەر، بەڵام لەئاستی سەرکردایەتی هەیئەی تەحریری شامدا، لەبنەڕەتدا، داوای سیستەمێکی بەدیل لە حکومەت دەکات کەڕەگ و ڕیشەی لە ئیسلامدا هەبێت. لە سایەی هەمان ئەو پشتیوانیە گەورەیەی تورکیا و قەتەر کە پشتیوانی ئیسلامی سیاسی دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا پێگەی ئێرانی لاوازکرد، لەهەمانکاتدا پێگەی تورکیای وەک میحوەرێکی سەرەکی لە ناوچەکە بەهێزتر کردووە، تورکیا ئامادەیە هەر هەنگاوێک بە پێویست بزانێت، لەوانە بەکارهێنانی هێزی سەربازی، ئەگەر هەست بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ لاواز کردنی پێگەی بکات لە ناوچەکەدا، لەهەمانکاتدا پشتیوانی ئەو لایەنە دەکات لە دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا کە هاوئاهەنگی لەگەڵ تورکیادا دەکەن.
لەلایەکی ترەوە ئەوەی گرنگە سەرنجمان لەسەری بێت پێگەی ئیسرائیلە لە ناوچەکەدا، بەجۆرێک چۆتەپێشەوە دوای وێرانکردنی غەززەو باشوری لوبنان، بە کەوتنی ئەسەدیش دۆخەکەی زیاتر بۆ ئاواڵەبووە، گومانی تیا نیە پێگەی ئێستای ئیسرائیل کاریگەری لەسەر ئایندەی پێکهێنانی حکومەت لە سوریا دەبێت، ئەحمەد شەرع بەهەر ڕەخنەیەک لەسەری بێت، وەک لایەنێکی ئیسلامی دژ بە “ئیسرائیل” ، ناتوانێت بچێتە مەیدانی شەڕو ململانێی ئیسرائیلەوە، ناچارە بەشاردنەوەو ڕاگرتنی ئەو دژایەتیە، ئەمەش لە دنیای چواردەوری بزوتنەوەی ئیسلامیدا بۆی دەبێتە خاڵێکی جیاوازو لاواز.
هەروەها ئێران باش ئاگاداری ئەو گۆڕانکاریانەیە کە لە گۆڕەپانی ناوچەکەدا ڕوویانداوەو بە زیانێکی گەورە بۆی تەواو بووە، ڕەنگە هەوڵبدات بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە سیاسەتەکانی خۆی دابڕێژێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی، بەتایبەتی لەڕێگەی نفوزی خۆی لە عێراقدا. ئەمەش تاچەند جێگای پێشوازی تورکیا دەبێت؟ بەتایبەتی کە تورکیا لە هەوڵی باڵادەستی زیاتری خۆی دەبێت لە ناوچەکەدا، بۆیە ئەنجامی هەوڵی ئێران جێگای پرسیارە.
لەم نێوەدا ڕوسیا بە پشتبەستن بە ئامادەبوونی سەربازی و بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی لە دەریای ناوەڕاست، هەوڵ دەدات لەڕێگەی پتەوکردنی هاوکاری و دیالۆگ لەگەڵ تورکیا، هەوڵی پاراستنی نفوزی خۆی لە سوریا بداتەوە.!
ئەتوانین بڵێین لەم جەنجاڵی و دۆخە ئاڵۆزەی سوریادا جگە لەوەی ناتوانرێت ئایندەیەکی دیاریکراو بۆ سوریا دیاری بکرێت، لەهەمان کاتدا سوریا و ناوچەکە لەسایەی ململانێ و دەخالەتی جەمسەرە ئیمپریالیەکان بە ئاسانی نایەتەدەرەوە، بەتایبەتی کە ئەمریکاو ئیسرائیل گرەوێکیان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بردۆتەوەو هاوکێشەی سیاسی بە قازانجیان گۆڕدراوە، فرسەتی زیاتر هاتۆتە بەردەستیان کە دەخالەتی زیاتر لە ناوچەکەدا بکەن.
کۆتایی ئەم دۆخە دژوارو پرکارەساتەی سوریا و ناوچەکە کارێکی سادە و چاوەڕوانکراو نیە مەگەر ئەوەی شۆرشێکی کۆمەڵایەتی و جەماوەری بەرفراوان لە ناوچەکەدا بەرپا ببێت، کە ئەم هەلومەرجە بە قازانجی تەواوی دانیشتوانی ناوچەکە بگۆرێت.




بەشێک لە توێژینەوەی کڵاشی کوردی یان شەحاتەی عەرەبی.. ڕێباز شەریف

من لە سەردەمی میرنشین و قازی محمد و پاشا کۆرە نەژیاوم، بەڵام بە ئەزموونی ئێستەیا ئەگەر لێکدانەوە بۆ ڕابردوو بکەین ئەتوانین لەوە تێبگەین کە هەمیشە بەشێکی کوردبوون دژایەتی بەشێکی تری هاوخوێن و هاوزمانی خۆیان کردووە و نەیانهێشتووە بە ئامانج بگەن. خیانەت لە نیشتیمان ئەگەر لە ناو میلەتانی تر وەک حاڵەت سەیربکرێت ،لەناو کورددا دیاردەیەکی گەورەو بەر بڵاوە، تەنانەت زۆر بە ڕوونی لە پەندی پێشینان و شیعری شاعیراندا دیارە.

لە هەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی مێژوو، باسی ھەر شکستێکی کورد بکەین، پێویستە بۆ دەستێکی ناوخۆی بگەڕێیت کە خیانەتی کردوە.

ڕوداوەکانی ئەم دواییەی سوریا دەرگایەکی گەورەی بەڕووی کوردی ڕۆژئاوادا کردۆتەوە، ئێستە ڕۆژئاوا لەژێر هەڕەشەو مەترسی گەورەدایە، ئەگەر چی کچان و کوڕانی ڕۆژئاوا بە گیانی خۆیان بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان دەکەن، ئەوان ئەوەندە بڕوایان بە دۆزی کورد هەیە لە لێواری کەوتنەوە، لە هەناسەکانی کۆتایی کەوتنی کۆبانی یەوە هەستانەوە سەرپێ و کچانی خۆر مێژوویان دژی تاریکپەرستی تۆمار کرد، هیچ کوردێک نیە گومانی لە بەهێزی باهۆزەکانی ڕۆژئاوا هەبێت، ئەوەی کە ڕەنگە لاوازیان بکات خیانەتی ناوخۆیە، خیانەتی کوردانی بەشەکانی تری کوردستان, دەستێکی ڕەشە کە وەک بوکەڵە بە دەستی دوژمنەوەیە و یاریان پێدەکات.

هێزی ڕۆژ و ئەنەکەسە کە دروستکراوی پارتی دیموکراتی کوردستانن بە پشتگیری تورکیا چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت

ئیخوان موسلیمین کە زۆرینەیان لە باشور و باکوری کوردستانن بە پشتگیری تورکیا چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت

پاشماوەکانی داعش و فیکری سەلەفیزم و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە پشتبەستن بە ئایدۆلۆژیای دین چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت
تاکی کوردی کۆیلەی حیزبەکانی دەسەڵات چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت.

کوێر بێت ئەو چاوەی نایەوێت سەرکەوتنی گەلەکەی خۆی ببینێت، بشکێت ئەودەستەی لە بری هاوکاری و یارمەتیدانی هاوزمان و هاونیشتیمانی خۆی یارمەتی دوژمنی کورد دەدات.
ڕوڕەشبێت ئەو تاریکپەرستەی لەپێناو ئایدۆلۆژیای بۆگەنی هانی کوردانی تر دەدات دژایەتی میللەتی خۆیان بکەن.
ئەوانەی کورد ئەکوژن و کورد ئاوارە ئەکەن، دژی ژن،ژیان،ئازادی دروشمی اللەاکبر ئەڵێنەوە.
ئەردۆغان و هاوئاهەنگەکانیان لە سوریا, لە عێراق، لە ئێران و لە تورکیا نایانەوێت کورد بژی.

ئاین وەک سەراب وایە، شێوەیەکی ڕاستەقینەی هەیە و خۆی دەکاتە جێگرەوەی پێویستەکانی تۆ، بە جۆرێک یاری بە مێشکی مرۆڤ دەکات کە ئاشتی بەرقەرار دەکات، بەڵام لە هەمان کات تفەنگێک یان شمشێرێکت پی هەڵدەگرێت کە براکەی خۆتی پێ بکوژیت.

ترسناکی ئاین لەوەدانیە کە ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراوە بۆ لە قاڵبدانی یەک جۆریی کۆمەڵگا و یەکجۆری ئینسان، بەڵکو ترسناکی ئاین لەوێوە دەستپێدەکات کە بەناوی هێزێکی خوداییەوە دێتە کۆمەڵگاوە بۆ ئاڕاستەکردنی بۆچونی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، کولتووریی لەسەر خەتێکی باریک بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی خودایی

زۆرینەی ئاینەکانی لە زمانی خوداوە ڕێگەت پێدەدات ژیانی خۆت و ئەوانیتریش وێران بکەیت، بێ ئەوەی گرنگی بە ژیانی خۆت بدەیت.

ئاین دەبێتە دەستێک جلی تایبەت و هەر چەشنە جلێکی ترت لی یاساغ دەکات، زمان و کلتور و بیری نیشتیمانیت لێ یاساغ دەکات و ڕێگە دەدات بە تەنها لە بازنەی دیندا ئازادبیت و لە هەرچیەک لەگەڵ دین یەکنەگرێتەوە بۆت نیە توخنی بکەویت.

دین دەبێت بە پەنجەرەیەک بۆ کەسی بڕوادار و بەتەنها بۆی هەیە لەو پەنجەرەوە لە ژیان بڕوانێت و یەک سەرچاوەی هەیە بۆ لێکدانەوەی هەرچیەک لە پەنجەرەکەوە دەیبینێت، مرۆڤی بڕوادار خەونی ڕەنگاوڕەنگی نیە بۆ ژیان و تەنانەت خەونەکانیشی سنوردار دەکات.

ئاین بە تەنها مەترسی نیە بۆ سەر زمان و کلتور و بیری نەتەوەی، کێشەی ئاین هەر ئەوە نیە کە وەک شیشی و کۆنکرێت لە قاڵبت دەدات، بەڵکو دەست ئەبات بۆ خۆشبەختی مرۆڤیش، لە ڕوانگەی ئاینەوە تۆ ئەگەر کاتەکانت بۆ خوداپەرستی تەرخان نەکەیت ئەوە تۆ کەسێکی دۆڕاویت، یاری تاوڵە و دۆمینەو دوگۆڵی و پلەیستەیشن و کڵاوێن و هەرچیەک بۆ ماوەیەکی کاتیش سەرقاڵت بکات دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئیمانەکەت.
بە درێژایی مێژوو هەموو گەل و نەتەوەیەک خواستی بوەوهەوڵی داوە کە بنچینەی خۆی بناسێت و بیپارێزێت، بەجۆرێک هەڵگری هەر دین و بیروباوەڕێک بووبن هەوڵیانداوە بیخەنە خزمەتی نیشتیمانەوە، لەبەر ئەوەی درکیان بەوە کردووە کە ئەوەی تاکی کۆمەڵەکەیانی پێ دەناسرێتەوە ناسنامەی گەلەکەیەتی نەک ناسنامەی ئاینی.
گەلی کورد کەوتۆتە مابەینی ٤ وڵآتی ئیسلامی و خودی نەتەوەی کوردیش زۆرینە موسوڵمانن، بەڵام ئەمە نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم وڵاتانی دراوسێ کە واز لە کوشتارو قەتڵوعامی کوردەکان بهێنن. لەڕاستیدا ڕێژەی ئەو کوردانەی بە درێژایی مێژوو کوژراون بە دەستی وڵاتانی ئیسلامی ڕێژەکەیان زۆر لەوە زیاترە کە کۆمەڵیەکی جیاواز لە ئیسلام کوردی کوشتبێت.
تەنانەت ئەو ڕوداوە تراژیدیە مێژووییانەی بەسەر کوردا هاتوون بە نمونە وەک کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال و هتد نەیتوانی ئەوەندە کاریگەری لەسەر مەلاکان و وڵاتانی ئیسلامی بکات کە هەر هێچ نەبێت بەیاننامەیەک دژی ئەوکارە قێزەونە دەربکەن و ئیدانەی بکەن، لەهەمان کات ئەنفالیش و کیمیابارانیش بە پشتبەستن بە سورەتەکانی قورئان کران و هەستی نیشتیمانی واینەکرد کەس دژی بوەستێتەوە. لە هەمان کات کاتی بەگژداچوونی کوردەکانی ئێران لەلایەن پازدارانی ئێرانەوە، خەڵکی گوندەکان دەگێڕنەوە کە مەلا و خەڵکی ئاوایی زۆرجار قورئانیان بۆ ئەو هێزانە بەرزکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئازاریان نەدەن و گوندەکەیان کاول نەکەن، بەڵام ئەمە نەک هەر ڕاینەگرتوون بەڵکو مەلا و دانیشتوانی گوندەکانیان داواتە بەر شەق و تەنانەت قورئانەکانیشیان سوتاندووە و مزگەوتەکانیشیان وێران کردووە.

ئەم چیرۆکە ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەو هێزەی دەسەڵاتی هەیە پارێزگاری لە خاک و ئەو لایەنە دەکات کە پشتگیری دەکات نەک دین.
جیاوازیەکە ئەوەیە زانا و پڕۆفیسۆر و کەسانی شارەزایی وڵاتانی دراوسێ نیشتیمانیان خستۆتە پێش دین و لە هەر بوارێکدا شارەزاییان هەبێت خزمەتی وڵاتی خۆیانی پێدەکەن، بەڵام لە لایەکی ترەوە زانایان و مامۆستایانی ئاینی و بەشێکی زۆر لە لایەنگری حیزبەکانی دەسەڵات لە باشوری کوردستان بوون بە خائین و نۆکەری دەوڵەتانی دراوسێ و تەنانەت دژی بزوتنەوەکانی ڕزگاری لە پارچەکانی تری کوردستان بەیاننامە دەردەکەن و دین ئەکەن بە ئامڕاز بۆ بەگژداچونەوەیان و پێیان وایە موسوڵمانان هەموویان بران و بە ئاشکرا شانازی بە بینین و وێنەکانیانەوە دەکەن کە لەگەڵ دوژمنانی کورد گرتوویانە. تەنانەت زۆرینەی مەلاکانی باشوری کوردستان دژی سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیبن و پێیان وایە کە کوفرە ئەو سرودە بوترێتەوە
لە هەمان کات دکتۆر عەبدل واحد کە دکتۆ و بانگخوازی ئایینیە بەم دواییانە لە گوتارێکیدا بە بێ سڵ کردنەوە لە مێژوو خاکی پیرۆزی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە مەککە لە کوردستان پیرۆزترە، ئەم جۆرە لە گوتار بۆ خەڵکی کوردستان کە زۆرینەی پەیڕەوکاری دینی ئیسلامن مەترسیەکی جددی دروست دەکات لەسەر داهاتووی کلتور و نیشتیمان و تەنانەت خاکی پیرۆزی کوردستان بە جۆرێک ئینتیمای نەتەوەی کاڵ دەکاتەوە و ئینتیمای دین ڕاستەوخۆ پێش خاک دەکەوێت لەلای پەیڕەوکارانی دینەکە.

بە تێڕوانین لەو باردۆخەی دروست بووە و وردبوونەوە لە پەیامەکانی هەندێک لە مامۆستایانی ئاینی و حیزبە ئیسلامەیەکان، ئەتوانین بگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئیسلامی سیاسی مەترسیەکی گەورەیە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کلتور و کۆمەڵگا، لەبەر ئەوەی هەمیشە پەیامەکانیان ڕێژەیەکی زۆر کەم وکوڕی و تێبینی گەورەی لەسەرە و پێویست بەوە دەکات هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و شیبکرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێکی کەمیش بێت لە شوێنکەوتوانی دینەکە بەرچاویان ڕونبێتەوە و کاریگەری دین لەسەر کلتور و پێشکەوتن و پێکەوەژیانی کۆمەڵگەکەمان کەم بکەینەوە.

[1] چەمکی نەتەوەیی و ئاینی، عەبدولقادر خان و جاشمەلای کورد! (n.d.). https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=93114
[2] بەرەو قورئان 2. (2022, August 11). بەڵێ مەککە پیرۆزترە لە کوردستان !! د.عبدالواحد [Video]. YouTube. https://www.youtube.com/watch?v=TNui4SY8KNw
[٣] وتاری مامۆستا کوڕی پاک سەبارەت بە سروودی نیشتیمانی ئەیڕەقیب
[٤] ڕونکردنەوەی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ” مونیرە عەلی عەبدولعەزیز سەبارەت بە سوریا و پەیوەندی کۆنیان لەگەل محمد جۆلانی.

ڕێباز شەریف
بەشێک لە توێژینەوەی کڵاشی کوردی یان شەحاتەی عەرەبی

ڕێباز شەریف
بەشێک لە توێژینەوەی کڵاشی کوردی یان شەحاتەی عەرەبی

من لە سەردەمی میرنشین و قازی محمد و پاشا کۆرە نەژیاوم، بەڵام بە ئەزموونی ئێستەیا ئەگەر لێکدانەوە بۆ ڕابردوو بکەین ئەتوانین لەوە تێبگەین کە هەمیشە بەشێکی کوردبوون دژایەتی بەشێکی تری هاوخوێن و هاوزمانی خۆیان کردووە و نەیانهێشتووە بە ئامانج بگەن. خیانەت لە نیشتیمان ئەگەر لە ناو میلەتانی تر وەک حاڵەت سەیربکرێت ،لەناو کورددا دیاردەیەکی گەورەو بەر بڵاوە، تەنانەت زۆر بە ڕوونی لە پەندی پێشینان و شیعری شاعیراندا دیارە.

لە هەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی مێژوو، باسی ھەر شکستێکی کورد بکەین، پێویستە بۆ دەستێکی ناوخۆی بگەڕێیت کە خیانەتی کردوە.

ڕوداوەکانی ئەم دواییەی سوریا دەرگایەکی گەورەی بەڕووی کوردی ڕۆژئاوادا کردۆتەوە، ئێستە ڕۆژئاوا لەژێر هەڕەشەو مەترسی گەورەدایە، ئەگەر چی کچان و کوڕانی ڕۆژئاوا بە گیانی خۆیان بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان دەکەن، ئەوان ئەوەندە بڕوایان بە دۆزی کورد هەیە لە لێواری کەوتنەوە، لە هەناسەکانی کۆتایی کەوتنی کۆبانی یەوە هەستانەوە سەرپێ و کچانی خۆر مێژوویان دژی تاریکپەرستی تۆمار کرد، هیچ کوردێک نیە گومانی لە بەهێزی باهۆزەکانی ڕۆژئاوا هەبێت، ئەوەی کە ڕەنگە لاوازیان بکات خیانەتی ناوخۆیە، خیانەتی کوردانی بەشەکانی تری کوردستان, دەستێکی ڕەشە کە وەک بوکەڵە بە دەستی دوژمنەوەیە و یاریان پێدەکات.

هێزی ڕۆژ و ئەنەکەسە کە دروستکراوی پارتی دیموکراتی کوردستانن بە پشتگیری تورکیا چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت

ئیخوان موسلیمین کە زۆرینەیان لە باشور و باکوری کوردستانن بە پشتگیری تورکیا چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت

پاشماوەکانی داعش و فیکری سەلەفیزم و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە پشتبەستن بە ئایدۆلۆژیای دین چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت
تاکی کوردی کۆیلەی حیزبەکانی دەسەڵات چاویان بە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا هەڵنایەت.

کوێر بێت ئەو چاوەی نایەوێت سەرکەوتنی گەلەکەی خۆی ببینێت، بشکێت ئەودەستەی لە بری هاوکاری و یارمەتیدانی هاوزمان و هاونیشتیمانی خۆی یارمەتی دوژمنی کورد دەدات.
ڕوڕەشبێت ئەو تاریکپەرستەی لەپێناو ئایدۆلۆژیای بۆگەنی هانی کوردانی تر دەدات دژایەتی میللەتی خۆیان بکەن.
ئەوانەی کورد ئەکوژن و کورد ئاوارە ئەکەن، دژی ژن،ژیان،ئازادی دروشمی اللەاکبر ئەڵێنەوە.
ئەردۆغان و هاوئاهەنگەکانیان لە سوریا, لە عێراق، لە ئێران و لە تورکیا نایانەوێت کورد بژی.

ئاین وەک سەراب وایە، شێوەیەکی ڕاستەقینەی هەیە و خۆی دەکاتە جێگرەوەی پێویستەکانی تۆ، بە جۆرێک یاری بە مێشکی مرۆڤ دەکات کە ئاشتی بەرقەرار دەکات، بەڵام لە هەمان کات تفەنگێک یان شمشێرێکت پی هەڵدەگرێت کە براکەی خۆتی پێ بکوژیت.

ترسناکی ئاین لەوەدانیە کە ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراوە بۆ لە قاڵبدانی یەک جۆریی کۆمەڵگا و یەکجۆری ئینسان، بەڵکو ترسناکی ئاین لەوێوە دەستپێدەکات کە بەناوی هێزێکی خوداییەوە دێتە کۆمەڵگاوە بۆ ئاڕاستەکردنی بۆچونی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، کولتووریی لەسەر خەتێکی باریک بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی خودایی

زۆرینەی ئاینەکانی لە زمانی خوداوە ڕێگەت پێدەدات ژیانی خۆت و ئەوانیتریش وێران بکەیت، بێ ئەوەی گرنگی بە ژیانی خۆت بدەیت.

ئاین دەبێتە دەستێک جلی تایبەت و هەر چەشنە جلێکی ترت لی یاساغ دەکات، زمان و کلتور و بیری نیشتیمانیت لێ یاساغ دەکات و ڕێگە دەدات بە تەنها لە بازنەی دیندا ئازادبیت و لە هەرچیەک لەگەڵ دین یەکنەگرێتەوە بۆت نیە توخنی بکەویت.

دین دەبێت بە پەنجەرەیەک بۆ کەسی بڕوادار و بەتەنها بۆی هەیە لەو پەنجەرەوە لە ژیان بڕوانێت و یەک سەرچاوەی هەیە بۆ لێکدانەوەی هەرچیەک لە پەنجەرەکەوە دەیبینێت، مرۆڤی بڕوادار خەونی ڕەنگاوڕەنگی نیە بۆ ژیان و تەنانەت خەونەکانیشی سنوردار دەکات.

ئاین بە تەنها مەترسی نیە بۆ سەر زمان و کلتور و بیری نەتەوەی، کێشەی ئاین هەر ئەوە نیە کە وەک شیشی و کۆنکرێت لە قاڵبت دەدات، بەڵکو دەست ئەبات بۆ خۆشبەختی مرۆڤیش، لە ڕوانگەی ئاینەوە تۆ ئەگەر کاتەکانت بۆ خوداپەرستی تەرخان نەکەیت ئەوە تۆ کەسێکی دۆڕاویت، یاری تاوڵە و دۆمینەو دوگۆڵی و پلەیستەیشن و کڵاوێن و هەرچیەک بۆ ماوەیەکی کاتیش سەرقاڵت بکات دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئیمانەکەت.
بە درێژایی مێژوو هەموو گەل و نەتەوەیەک خواستی بوەوهەوڵی داوە کە بنچینەی خۆی بناسێت و بیپارێزێت، بەجۆرێک هەڵگری هەر دین و بیروباوەڕێک بووبن هەوڵیانداوە بیخەنە خزمەتی نیشتیمانەوە، لەبەر ئەوەی درکیان بەوە کردووە کە ئەوەی تاکی کۆمەڵەکەیانی پێ دەناسرێتەوە ناسنامەی گەلەکەیەتی نەک ناسنامەی ئاینی.
گەلی کورد کەوتۆتە مابەینی ٤ وڵآتی ئیسلامی و خودی نەتەوەی کوردیش زۆرینە موسوڵمانن، بەڵام ئەمە نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم وڵاتانی دراوسێ کە واز لە کوشتارو قەتڵوعامی کوردەکان بهێنن. لەڕاستیدا ڕێژەی ئەو کوردانەی بە درێژایی مێژوو کوژراون بە دەستی وڵاتانی ئیسلامی ڕێژەکەیان زۆر لەوە زیاترە کە کۆمەڵیەکی جیاواز لە ئیسلام کوردی کوشتبێت.
تەنانەت ئەو ڕوداوە تراژیدیە مێژووییانەی بەسەر کوردا هاتوون بە نمونە وەک کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال و هتد نەیتوانی ئەوەندە کاریگەری لەسەر مەلاکان و وڵاتانی ئیسلامی بکات کە هەر هێچ نەبێت بەیاننامەیەک دژی ئەوکارە قێزەونە دەربکەن و ئیدانەی بکەن، لەهەمان کات ئەنفالیش و کیمیابارانیش بە پشتبەستن بە سورەتەکانی قورئان کران و هەستی نیشتیمانی واینەکرد کەس دژی بوەستێتەوە. لە هەمان کات کاتی بەگژداچوونی کوردەکانی ئێران لەلایەن پازدارانی ئێرانەوە، خەڵکی گوندەکان دەگێڕنەوە کە مەلا و خەڵکی ئاوایی زۆرجار قورئانیان بۆ ئەو هێزانە بەرزکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئازاریان نەدەن و گوندەکەیان کاول نەکەن، بەڵام ئەمە نەک هەر ڕاینەگرتوون بەڵکو مەلا و دانیشتوانی گوندەکانیان داواتە بەر شەق و تەنانەت قورئانەکانیشیان سوتاندووە و مزگەوتەکانیشیان وێران کردووە.

ئەم چیرۆکە ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەو هێزەی دەسەڵاتی هەیە پارێزگاری لە خاک و ئەو لایەنە دەکات کە پشتگیری دەکات نەک دین.
جیاوازیەکە ئەوەیە زانا و پڕۆفیسۆر و کەسانی شارەزایی وڵاتانی دراوسێ نیشتیمانیان خستۆتە پێش دین و لە هەر بوارێکدا شارەزاییان هەبێت خزمەتی وڵاتی خۆیانی پێدەکەن، بەڵام لە لایەکی ترەوە زانایان و مامۆستایانی ئاینی و بەشێکی زۆر لە لایەنگری حیزبەکانی دەسەڵات لە باشوری کوردستان بوون بە خائین و نۆکەری دەوڵەتانی دراوسێ و تەنانەت دژی بزوتنەوەکانی ڕزگاری لە پارچەکانی تری کوردستان بەیاننامە دەردەکەن و دین ئەکەن بە ئامڕاز بۆ بەگژداچونەوەیان و پێیان وایە موسوڵمانان هەموویان بران و بە ئاشکرا شانازی بە بینین و وێنەکانیانەوە دەکەن کە لەگەڵ دوژمنانی کورد گرتوویانە. تەنانەت زۆرینەی مەلاکانی باشوری کوردستان دژی سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیبن و پێیان وایە کە کوفرە ئەو سرودە بوترێتەوە
لە هەمان کات دکتۆر عەبدل واحد کە دکتۆ و بانگخوازی ئایینیە بەم دواییانە لە گوتارێکیدا بە بێ سڵ کردنەوە لە مێژوو خاکی پیرۆزی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە مەککە لە کوردستان پیرۆزترە، ئەم جۆرە لە گوتار بۆ خەڵکی کوردستان کە زۆرینەی پەیڕەوکاری دینی ئیسلامن مەترسیەکی جددی دروست دەکات لەسەر داهاتووی کلتور و نیشتیمان و تەنانەت خاکی پیرۆزی کوردستان بە جۆرێک ئینتیمای نەتەوەی کاڵ دەکاتەوە و ئینتیمای دین ڕاستەوخۆ پێش خاک دەکەوێت لەلای پەیڕەوکارانی دینەکە.

بە تێڕوانین لەو باردۆخەی دروست بووە و وردبوونەوە لە پەیامەکانی هەندێک لە مامۆستایانی ئاینی و حیزبە ئیسلامەیەکان، ئەتوانین بگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئیسلامی سیاسی مەترسیەکی گەورەیە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کلتور و کۆمەڵگا، لەبەر ئەوەی هەمیشە پەیامەکانیان ڕێژەیەکی زۆر کەم وکوڕی و تێبینی گەورەی لەسەرە و پێویست بەوە دەکات هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و شیبکرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێکی کەمیش بێت لە شوێنکەوتوانی دینەکە بەرچاویان ڕونبێتەوە و کاریگەری دین لەسەر کلتور و پێشکەوتن و پێکەوەژیانی کۆمەڵگەکەمان کەم بکەینەوە.

[1] چەمکی نەتەوەیی و ئاینی، عەبدولقادر خان و جاشمەلای کورد! (n.d.). https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=93114
[2] بەرەو قورئان 2. (2022, August 11). بەڵێ مەککە پیرۆزترە لە کوردستان !! د.عبدالواحد [Video]. YouTube. https://www.youtube.com/watch?v=TNui4SY8KNw
[٣] وتاری مامۆستا کوڕی پاک سەبارەت بە سروودی نیشتیمانی ئەیڕەقیب
[٤] ڕونکردنەوەی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ” مونیرە عەلی عەبدولعەزیز سەبارەت بە سوریا و پەیوەندی کۆنیان لەگەل محمد جۆلانی.

ڕێباز شەریف