هاوچەرخ چييە ؟ ئەدەبی هاوچەرخ چييە؟.. نووسينی شاعير و ڕەخنەگری تونسی: مونسيف ئەلوەهايبی.. وەرگێران: سەردار جاف

ئەوەی بە هزردا بێت ڕەنگە ئەوە بێت کە ( ئەدەبی هاوچەرخە ) ئەو ئەدەبەيە کە سەر بە ئەمێستاکە، يا نها، ياخود ئەم کاتەيە، هەروەک پەيکەرتاشە عارەبەکان وای ناوزەد دەکەن، بە واتا کە ئەدەبی ئەم سەردەمە يان ئەو ماوە زەمەنە دياريکراوەيە، لای رۆژئاواييەکانيش لە سەر ئەم حاڵە وا کۆکن کە چل و سييەکانی سەدەی ڕابردوو بوو بێت، ئەو دەمانەيە کە جەنگی دووەمی جيهانی بە خۆوە ديتووە، هاوکات بووە لە گەڵ سەرەتای بزاڤی رزگاريخوازە نيشتيمانييەکانی ئەفريکا و ئاسيا لە پێناو کۆتاییهاتن بە داگيرکاری، وەلێ ئەو سەردەمە بەوەيش ناسراوە کە شەڕی ساردی نێوان دوو بلۆکی سەرمايەدار و کۆمۆنيستی يان مارکسی ( سۆسياليستی ) تێدا بەرجەستە ببوو، هەروەها سەردەمی گەشەی ئابووری جيهان و، ئەدەب و هونەری مۆدێرنێتە بە هەموو جۆر و شێوازێکيانەوە وەکوو سوريالی و دادایی و ….. و پيشەسازی چاپکردنی کتێب و پاشان بە { بە هەژمارکردنی } وکاری ديکەيش لەوانە گۆڕانکاری جيۆسياسی و سياسی و کۆمەڵايەتی و ئابووری و تەکنۆلۆژی بوو.
هەندێک وای دەبيننەوە کە دەشێ ئەدەب و هونەری هاوچەرخ بە سەر سێ قۆناغی سەرەکی جيابکرێتەوە بە ((تايبەتی لە فەڕەنسا)) :
يەکەميان لە نيوەی يەکەمی سەدەی ڕابردوو دەست پێ دەکات لە گەڵ نووسەرانی وەک سارتەر و کامی و سيلين …. دووەميان لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو دايە ئەويش بزاڤەکانی پێشڕەوی و سوريالی و ڕۆمانی نوێ و شانۆی عەبەسی ، سێيەميانيش لە هەشتاکانەوە دەست پێ دەکات بە واتا کاتی گلۆباليزەيشن( عەولەمە) دروست کردنی ئەدەب و کتێبی خەياڵی زانستی و ئەدەبی” خەياڵی خود “ . {{ وەرگێڕی عارەبييەکە بۆ خۆيشی ڕاڕايە لە سەر ئەم دەستەواژەيە }}.
لە ڕاستيدا ئەم شرۆڤە ڕەنگە ورد نەبێت،چونکێ چەمکی هاوچەرخ ، جياوازی بە پێی جياوازی وڵات و کەلتوورەکانيانە، مێژوونووسە فەڕەنسی و ئاوروپاييەکان جگە لە ئينگليزەکان، دەيگەڕێننەوە بۆ ساڵی ١٧٨٩ ( سەرەتای شؤڕشی فەڕەنسا) و ساڵی ١٧٩٢ ( هەڵوەشاندنەوەی پاشايەتی و ڕاگەياندنی کۆماری ) شؤڕشی ١٨٤٨ و کۆمۆنەی پاريس کە تەمەنێکی زۆری نەخاياند، پاشان شؤڕشی پيشەسازی تا بە کاتی ئێستا دەگات.
لە جيهانی ئەنگلۆسکسۆنی بە تايبەتی، دەستەواژەی ( هاوچەرخ ) بەرفراوان دەبێتەوە بۆ نزيکەی هەشتا ساڵ بەر لە رۆژگاری ئەمڕۆمان، يا ماوەکە لە ١٩٤٥ دەست پێدەکات بۆ ئێستا، بە وردی ئەم ماوەيەيش زێتر بە ماوەی هاوچەرخی ئەتۆمی و چەرخی کۆمپيوتەر و ژيری دەست کرد دادەنرێت.
ئا ئەم ( مێژووی هاوچەرخە ) دەشێ ئەوانەی لەم سەردەمەدا و لە ڕووداوە جياوازەکانی مێژوویی و سياسی و ئابووری و کۆمەڵايەتی و کەلتووریان بينيوە و ژياون و ماون، کە لە يادەوەرييەکانيان پارێزراون، دەتوانن دەماودەم يان بە نووسين بيگێڕنەوە.
کە فەڕەنسا لە سێ يەکی سەدەی نۆزدەدا دەستی بە سەر زۆربەی ئەفريکا و وڵاتانی عارەبی لە رۆژئاوا دا گرت، بەريتانيايش لەولاوە دەستی بە سەر زۆربەی ئاسيادا گرت بە تايبەت هيندستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستيش، ئەوەی مەبەستمانە بيڵێين پێمان خۆش بێت يان نا کە هەموو جيهان “ ئاوروپایی “ يان “ رۆژئاوایی “ بوون.بە درێژایی سەد ساڵ يان زياتری داگيرکاری. کە کەلتووريش بەشێک بووە لەو ڕەوتە و کاريگەری بە سەر ئەدەب و هونەرەوە هەبووە. بە تايبەت لە کەلتووری وەک کەلتووری عارەبی . {{ ئەڵبەتە ئێمەی کورديش لەم کەلتوورە دانەبڕاوين و بە دوور نەبووين ئێمەيشی گرتەوە بەو پێيەی رووداوەکانی ئەو ماوەيە باس دەکرێ خاکی کوردستان و نەتەوەی کورديشی گرتۆتەوە. سەردار}}، کە لە سێ يەکی سەدەی رابردوودا ڕەگەزی نووسێنی ناسەردەمی وەک ( ڕۆمان ) و ( شانۆ ) و ( کورتە چيرۆک ) ە واتايەکی روونتر لە رۆژئاواوە هاوردەکراوە، ئەمەيش جياواز بووە لە رەگەزەکانی گێڕانەوەی خوازراو، وەک هەواڵ و رووداو و ناوازە و پێگە…. لەم نێوەندەدا شيعر بە بێوەیی قورتاری نەبووە، ئەويش ( ديوانی العرب ) و ( العرب ) کە ئازارجێژی کاريگەری شاعيرە رۆمانتيکی و هێمایی و سوريالیيەکان بوو… (( پەخشانە شيعر )) لە گەڵ ئەمين ئەلڕەيحانی لە سەرەتای سەدەی رابردووەوە سەری هەڵدا، بەر لە شيعری تازە لە چلەکانی هەمان سەدەدا لە سەر دەستی شاعيرانی ئێراق وەک بەدر شاکر ئەلسياب و نازيک ئەلمەلائيکە و بەياتی و بڵند حەيدەری ……
لێرەدا پرسيارێک سەر هەڵدەدات،کە ناکرێ خۆمانی لێ قورتار بکەين و گەرەکە بيخەينەڕوو، ئەويش ئەوەيە چەمکی “ هاوچەرخی “ چييە؟ جؤن دەتوانين ئەم “ هاوچەرخي” يە عارەبييە دياری بکەين.{{ بە پێويستی دەزانم بەندە وەک وەرگێڕی ئەم باسە لێرەدا ئەوە بڵێم، ئێمەی کورديش پێويستە پێ داگری لە سەر شرۆڤەی دەستەواژەی “ هاوچەرخی “ بکەينەوە و خۆ بە ئەدەبی دەورووبەر هەڵنەواسين، کە ئەمە زێتر دەکەوێتە ئەستۆی بيرمەندانی بواری ئەدەبی کوردی و رووبەرووی ببنەوە}} تاوەکو بتوانين دەستەواژەی “ هاوچەرخی “ مان بگونجێنين.
بگوترێت “ قەسيدەی هاوچەرخ “ چی دەگەيەنێت ؟ و شاعيرەکە هاوچەرخە ؟ لە کاتێکدا ئەو دەقانە زۆر کەم دەچنەوە سەر ڕابردوو، سڕاونەتەوە، کە زەمەنی بوون تێ دەپەڕێنن. دەکارێ لێمانەوە نێزيک بێت، لە دەقی هاوچەرخدا لە ڕووی زەمەن و شوێنەوە، چەمکی قووڵتر بۆ “ هاوچەرخ “ ڕەنگە ئەوە بێت کە داهێنەر لە ڕووی ئاوێتە بوونەوە پەيوەندييەکی دەگمەنی لە تەک رۆژگاری خۆيدا هەبێت. دەبێت “ هەست “ يا “ سووسەکردن “ ياخود “ سەرپەرشتی “ هەبێت، کە وای لێ بکات خۆی لە خودی ئێستای دووربکاتەوە بە واتا “ لێرە “ و “ لەوێ “ بێت.لە نها و دادێ . ڕەنگە جياوازييە مێژووييەکە سەخت بێت وا پێشبينی دەکەين “ ناوکی “ هاوچەرخی بێت.
لێرەدا داهێنەرەکە بە تەواوی هاوتەريبە لە تەک بەها و ديدگا و رێباز و بنەماکانی بە بێ مەترسی خستنە سەر ڕەخنە يا لێڵ کردنی لێوارەکانی و ئاوێتەکردنی بە سياسی ، کۆمەڵايەتی، کەلتووری.دەشێ تەمومژی لە بەر دييەکاندا بخوڵقێنێت، يان ئەو لە سەردەمێکی خۆيدا دەژی بە بێ ئەوەی تێيدا ژيا بێت.
شاعيری مۆدێرنێتە گەرەکە خودی خۆی تێڕوانينی بۆ سەردەمەکەی خۆی جێگير بکات، تاوەکوو بزانێت نەک رۆشنایی وەلێ تاريکاييە، کەواتە هۆدێرنێتە دەشێ ئەوە بێت کێ لەو تاريکاييە تێ دەگات، هەروەک “ جۆرجۆ ئاگامبينی “ ئيتاڵيایی وای بۆ دەچێت و لەمبارەيەوە دبێژێت : ( هاوچەرخی ) بۆ خۆی ئەوەيە سيمای پێشوازی لە تۆپەڵێک تاريکایی لە زەمەنی خۆتدا بکەی “ جی ڕوو دەدات کاتێک خۆمان لە ژينگەيەکی ياساغ لە ڕووناهی دەبينينەوە، يان کە چاومان دەنوقێنين؟ کەواتە ئەو تاريکييە چييە کە دەيبينين ؟ زانايانی فسيۆلۆژی دەمارگرژی ڕوونی دەکەنەوە نەبوونی ڕۆشنایی زنجيرەيەک خانە لە دۆراندۆری تۆڕی چاودا هان دەدات، پێی دەگوترێت خانە ناتەواوەکان، کە دەکەوێتە چالاکی و ئەم جۆرە تێڕوانينانە دروست دەکات کە پێی دەڵێين تاريکی، يان کەمی ڕووناکی بوونی نامێنێ.
ئەمە وا دەخوازێت داهێنەر توانايەکی تێدا بێت ڕۆشناييەکان کوێری نەکەن کە مۆدێرنێتەی تێدا هەڵدێت، لە سەر ئاشکرا کردنی ديوەکەی ديکە، کە تاريکی يا سێبەرە، ئەو کات تەنها دەتوانين دەستەواژەی مۆدێرنێتەی بۆ دەرببڕين، هەر کاتێ لە خوێندنەوەی دەقەکانيدا هەستمان کرد ئەو لە سەردەمێکی تايبەت و دياريکراودا دەژیت، کە دەگاتەوە بە ئێستا و لێشی جودا دەبێتەوە، بە پێی ديفاکتۆی خۆی ياخود نا، بە پێی بوون کە ئامادەیی نييە واتا ڕابردوو، ئەم پەيوەندييە تايبەتييە بە ڕابردوو بۆ خۆی روويەکی ديکەی هەيە، ئێمە هەميشە بە جياکردنەوە لە ڕابردوو ئێستا دەبينين، کۆن لەم ڕوانگەوە ڕابردوو يان لە بنەڕەتدا نزيکە، بەوەی بنەڕەت ناکەوێتە رابردووی زەمەنی خۆی، بەڵکوو مۆدێرنێتەی دادێی مێژوویی دەکات، لە ناويدا لە ڕەفتارکردن ناوەستێتەوە، بەو ئاراستەی کە کۆرپەڵەکە لە ژيندا دەژی لە نێو شانە زيندەوەرييەکاندايە، ڕەنگە هاوچەرخ بنەماکانی لەم نزيکی بنەڕەتييە بدۆزيتەوە، دووريش لێی، خودی ئێستايە، مێژوونووسانی ئەدەب و هونەر وای دەبيننەوە کە “ پێک گەيشتن “ لە نێوان کۆن و تازەدا هەيە، بە هۆی ئەوەوە نييە کە شێوە کۆنەکان زياتر خۆی وا نيشان بدات وەک ئەوەی جادوويەک بە سەر ئێستای تايبەتدا دەسەپێنێت، چونکە “ کليلی نوێخوازی “ بۆ خۆی لە کۆندا شاراوە بووە، تازەيش هاوشانی بووە، بە هۆکارگەلێ لێی بێ ئاگا بووين، ئەوەی پەيوەست بێ بە شيعرەوە ئەوەيە کە زمان بۆ خۆی “ کەلتوورێکە “ ئێمە وەک خۆی لە ڕووی ڕێزمانی و پێکهاتتەکەيەوە بە ميراتی دەگرينەوە، وەلێ دەوڵەمەندی دەکەين، بە هەر شتێکی نوێ و نوێکاری پێشهاتيش، هەر وەک ئەوەی کە داهێنەر ڕێگاکە دەبڕی بۆ ئێستاکە ئەوەيە “ شيعر ميراتييە “ ياخود شێوەيەک لە زانستی شوێنەواری هەيە، مەبەست لەوەيش گەڕاندنەوە نييە بۆ ڕابردووی نزيک بەڵکوو نزيکايەتی بۆ ڕەسەنايەتييە، بە واتای ببورێ کە لە ئێستادا دەژين .
لە ڕاستيدا ئەم دەستپێشخەرييە چەشەيەکە وا دەکات داهێنەر مۆدیرن و ‌هاوچەرخ بێت، يانی بەم زەمەنەوە لوولی کردووە و پێچاويەتييەوە، جا لە بەر ئەوە پێويستە زۆر بە دڵنياييەوە بڕيار بدەين کە “ مۆدێرنێتە “ چەمکێکی مێژووييە لە ڕۆژئاوادا پەيوەستە بە ئەو کەسانەی ئەم دياردەيە بە پێی رێکخستنی زەمەنیی بە هونەری مۆدێرنە و بە دياريکراويش بە هونەرمەندانی پەيکەرتاشی کە لە ساڵی ١٩٤٥ بەرهەميان هەبووە، رێکی دەخەن، ئەمە جياوازە لە هونەری نوێخوازی ساڵانی نێوان ١٨٦٠ – ١٩٤٥ .
لە راستيدا ئەم پرسە جێی “ ناکۆکييە “ لە لايەک کۆک بوون لە سەر سنووری کاتێکی دابڕاو، لە لايەکی ديکەوە لە سەر “ بەهای هونەری “ ئەو کارانەی کە سەر بەم بزاڤە يان ئەوی دين، هونەرمەندی مۆدێرن کولتوورێکی هونەری بەرهەم دێنێت، وەلێ ناخزێتە ڕەوتی ئەم بزاڤە هونەرييە يان ئەوی دی، بە واتا پۆلين ناکرێ، بە ( کلاسيک ) هەژمار دەکرێت، يان “ نا پێشڕەوی “ ياخود “ نامۆدێرن “ مادام مۆدێرنە بە واتای “ هاوکاتی “ يا “ پێکەوە بوون “ و “ ميتۆدی هونەری “پيادەکراو يا کۆک بوون لە سەر ئەم حاڵەتە دێت، پێويستە لە پێوەری کاری هونەری مۆدێرنە “ تايبەتمەندێتی ئێستاتيکا “ لە بەرچاو بگيرێت و سەختی بکاتەوە.بە هۆی ئەوەی پێی دەگوترێت، ( سەرپۆشی هاوچەرخ ) يان جياوازی ديدگای هونەری، جا لە بەر ئەوە باشترە خۆ بە دەستی ئەو دەستەواژەيەوە نەدەين.
کە دەگوترێت “ ئەدەبی هاوچەرخ “ لکاوی زنجيرە زەمەنييەکە نييە، بەڵکوو هاوکات” جوانناسی مۆدێرنێتە”يە “ کە ئەوەيش لايەنێکی ڕەنگاڵەیی “ هونەری نوێخوازي “ يە، يا گوازتنەوەيە گوازتنەوەی “ چەندايەتی چلۆنايەتی “ بەراوورد بە هونەری کلاسيکی، ئەمەيش ئەدەب دەگرێتەوە،بە پێی بڕياری ئێمە هەروەک “ بيير بورديو “ دەڵێ : لێرەدا زەمەنێکی تايبەت بە ئەدەب هەيە، پێوانەکردنی ناگونجێت لە گەڵ زەروورەتی پێوانەیی زەمەنی مێژوویی “ سياسی “ يان “ فەرمی “ ، بەم جۆرە پێناسەی مۆدێرنێتە سانا نييە هەروەک هەندێ کەس مەزندەی دەکەن، دياري کردنەکەی بە “ دەسەڵاتی ڕەخنە “ ی هونەری يان ئەدەبی و دامەزراوە کۆمەڵايەتی و فيکرييەکانەوە بەندە، ئەو بۆ خۆی “ ڕەزامەنددەری “ کارەکانە و بە مۆدێرنێتەی هەژمار دەکات، يەکێکی دی دوور دەخاتەوە بە بێ ئەوەی بە ماوەی بەرهەمهێنان ياخود تەنانەت کرۆکی کارەکان و کاريگەرييە هونەرييەکانی لە فۆرم و سەرچاوە و کەرەستەوە پەيوەستی بکات، تاوەکوو ئەوە ڕاست بێ هەندێک بڵێن ئەرێ ئەوە “ هونەری مۆدێرنێتە” يە بۆ خودی خۆی “ پێناسە کردنی هونەری “ لێکەوتەوە، ئالێرەدا بارگرانی پێشخستنی “ بۆ خۆی “ دەکەوێتە ئەستۆی ڕەخنەگرانی .

وەرگێران : سەردار جاف
شاعير و ڕەخنەگر ؛ ئەڵمانيا




كۆڕبەندی دافۆس لە نێوان گوتار و كرداردا-2-.. عەلی مەحمود محەمەد

بەشی دووەم

دافوس 55 ساڵە بۆتە ناوەندێكی كاریگەری بە لۆبیكردنی ئۆلیگارشییەكانی جیهان, بە وتەی خۆیان لە كۆڕبەندەكەیان گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانی مرۆڤایەتی دەكەن, كەچی ساڵ لە دوای ساڵ بە سەرمایەی زیاترەوە دێنەوە بۆ هەمان شوێن, كەچی هەموو جارەكان لە دوای خۆیان كێشەكان قولتر دەكەنەوە, لە نێوان كۆنگرەی 2019 بۆ كۆنگرەی ساڵی 2022 سەرمایەی ملیاردێرەكانی جیهان 4و7 ترلیۆن دۆلار زیادی كردووە, ژمارەشیان 573 كەس چووە سەر, ژمارەی هەژارانیش 260 ملیۆن زیادیان كرد, لەو لاوە نایەكسانی قولترو ژینگە پیستر و شەڕەكان زەبروزەنگتر و ماڵوێرانكەرتر دەبن, كۆمپانیاكانی بیمەو چەك و نەوت و تەكنەلۆژیا زەبلاحتر دەبن, لە پار ساڵەوە سەرمایەیان لە 13 ترلیۆن دۆلارەوە بۆتە 15 ترلیۆن دۆلار, ژمارەی ملیاردێرەكانی جیهانیش 204 كەس زیادی كردووە, كەچی ژمارەو رێژەی هەژارانی جیهانیش لە جێگای خۆیان چەقیون, بە پێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان 733 ملیۆن برسی هەبووە لە جیهان, 2,3 ملیۆن كەس ئاسایشی خۆراكیان نەبووە, كەچی 15 خولەك جارێك ملیۆنێرێك لە جیهان زیاد دەكات.
ئەوان نایانەوێ پەنجە بخەنە سەر سەرچاوەی كێشەكان و گوێ لە بیستنی چارەسەرە راستەقینەكان بگرن, كە هەموو دەردوو بەڵاكان سستەمەكەی ئەوانە, چارەسەریش تەنها سستەمێكە لەسەر بنچینەی هەر كەس بە پێی كارو بەرهەمەكەی … موچەی بنەڕەتی بۆ هەمووان, ئاشتی و دادپەروەری دامەزرابێت.
ئەوان كار ناكەن بۆ ئەوەی چۆركەكە گەورەتر بكەن بەشی هەموو مرۆڤایەتی بكات, نەخۆشی و نەخوێندەواری و هەژاری و داگیركاری چارەسەر بكەن, ئەوان دەیانەوێت چۆركەكە بە بچووكی بمێنێتەوە لێ هەر بۆ خۆیان بێت, ئەوان باوەڕیان بە هاوكێشەی سفری هەیە بۆ چارەسەر , یان هەموو یان هیچ, هەمووەكەش بۆ خۆیانە.

دافۆس و رەوشت
لێرە لەم دافۆسە بهەشتییە, زۆر باسی رەوشت و ئەخلاق دەكەن, كەچی خودی رێكخراوی رێكخەری كۆڕبەندەكە, كارمەندانەكانی چەندین كەیسی ئاكارییان لە ماوەی رابردوو تەقاندەوە, 6 ژنیان لە كاتی سك پڕیدا ناردۆتەوە بۆ ماڵەوە, بێ مووچەو بیمە لەكار دەریانیان كردووە, جیاكارییان بەرامبەر رەش پێستەكان كردووە, پەلاماری سێكسی لە لایەن بەڕێوەبەرە گەورەكانەوە ئەنجامدراوە, ئەمە بەهاو ئاكارو رەوشتی رێكخەرانی دافوسە كە وانەی چارەسەری بێكاری و رەوشت و یەكسانی بە جیهان دەڵێنەوە.
رۆژانی كۆڕبەند داڤۆس جمەی دێت لە زەوی ئۆتۆمۆبیلە گران بەهاكان لە ئاسمانیش فڕۆكەی بزنس مانەكان, لە زەوی و ئاسمانەوە ژینگە پیس دەكەن, ستێكی گۆشتی تایبەتی ئەرجەنتینی بە 150 دۆلارو خواردنەوەی مارتینی بە 40 دۆلار دەخۆن و دەخۆنەوە, لەناو هۆڵەكانیش باسی برسێتی و پاكی ژینگە دەكەن.
كلاوس شواب دامەزرێنەری كۆڕبەندەكە دەڵێت: “ئێمە خۆمان لە جیهانێكی دابەش بوودا دەبینینەوە, كە دابەشبوونی كۆمەڵایەتی قووڵی تێدایە، متمانە نەماوەو بە هۆی ئەم دابەش بوونەوە, پێویستە متمانە بگەڕێنینەوە, شواب دیارە لێی تێك چووە یان خۆی لە گێلی دەدات, 55 ساڵە ساڵ لە ساڵی دواتر زیاتر متمانە لاوازتر دەبێت, متمانە كاتێك دێتەوە كە هۆكاری دابەش بوونەكە نەمێنێت, دابەشبوونی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگا بەسەر هەژارو دەوڵەمەند, ژن و پیاو, وڵاتانی باشوور و باكوور……. لێرە چارەسەر ناكرێت.
لە كاتێك كۆنگرەی داڤۆس دەبەسترێت, خاڵێكی سەرەكی كۆڕبەندەكە ژینگەیە, گۆڕانكاری ژینگە ساڵانە هۆكاری مردنی 14,5 ملیۆن كەسە لە جیهان , لەوانە 8,5 ملیۆن كەس بەهۆی لافاوەوە, وشكە ساڵی 3,2 ملیۆن كەس و زیانی 5,12 ترلیۆن دۆلارە لە جیهان تا ساڵی 2050 .
بە پێی داتاكانی رێكخراوی (World Inequality Lab) لە ساڵی 2021, 1%ی هەرە دەوڵەمەندەكانی جیهان بەرپرسن لە دەردانی 17%ی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن, 10%ی هەرە دەوڵەمەندەكەی جیهانیش بەرپرسن لە دەردانی 50%ی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە جیهان, ئەمە جگە لە كارگاو كارخانەكانیان, بەڵایەكی دیكەشیان زیاد كرد, ئەویش دابین كردنی وزەی زۆرە بۆ ناوەندەكانی كۆگاكانی داتا, بۆ كاركردنی زیرەكی دەستكرد.
لە هەمووشی سەیرتر دافۆسییەكان شاگەشكە بوونە بە دەرچوونی ترامپ, لە لایەك باسی ژینگە دەكەن, لە لایەكی دیكە ترەمپ دوای دەستبەكار بوونی یەكەم بڕیاری دەرچوون بوو لە رێكەوتننامەی پاریس بۆ ژینگەو دەرچوون لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و…….
باسی ئاشتی دەكەن, دەركەوت مایكرۆسۆفت و گوگڵ بەشدارییان كردووە لە تاوانی جینۆسایدی غەزە و هاوكاری سوپای ئیسرائیلیان كردووە, باسی ئیلۆن ماسك و مانگە دەستكردەكانی مەكەن, فیتنە نییە تێی نەگلێت.

نایەكسانی لە سلیكۆن ڤالی
ئەمانە كە باسی چارەسەری و برسێتی دەكەن, كەچی هەر كۆڕبەند دەرگاكەی داخرا تا ساڵی داهاتوو, دەست دەكەن بە كەمكردنەوەی هێزی كار و بێكاركردنی كارگەران و كەمكردنەوەی كرێ.
دابەزینی كرێ تەنانەت كرێكاری سلیۆكۆن ڤالیشی گرتۆتەوە, كرێكارێك كە بڕوانامەی ناوەندی نەبێت لێرە 33000 دۆلار لە ساڵێك وەر دەگرێت كە سێیەكی موچەی خاوەند بڕوانامەی زانكۆیە.
بە پێی ئاماری ساڵی 2021, 23%ی كارگەرانی سلیكۆن ڤالی لە خوار پلەی هەژارین, 3% زیاتر لە چاو ساڵی 2019.
كەچی دە گەورە ملیاردێرە یەكەمەكەی جیهان, كە نۆیان ئەهلی سلیكۆن ڤالین, لەم ساڵدا هەر خولەكێك 3,7 ملیۆن دۆلار چۆتە سەر سەرمایەكانیان, رۆژانە هەر یەكەیان 100 ملیۆن دۆلار قازانجیان كردووە, پشكی ئیلۆن ماسك نزیك 6 جاری ئەم داتایەیە.
ئەگەر ئەوان 99%ی سامانیان لە شەو رۆژێكدا لە دەست بدەن, هەر بە ملیاردێری دەمێننەوە.
لە 23 رۆژی یەكەمی ئەمساڵ , 10 یەكەم دەوڵەمەندەكانی جیهان, كۆی گشتی 105 ملیار چووە سەر سامانیان, كۆی سەرمایەكانیان گەیشتە 2,1 ترلیۆن دۆلار.
لە كاتێك چارەسیاریان پێ نییە بۆ كۆتایی هێنان بە هەژاری, كەچی پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی 2027 جیهان ببێتە خاوەند حەوت ترلیۆنێر, كە ئێستا خاوەند 16 ملیاردێری سەروی سەت ملیارین, چواریان لەسەروی دووسەدەوەن, یەك لەوان ئەمڕۆ 434 ملیار دۆلار سەرمایەكەیەتی, تراپیش مژدەی كەمكردنەوەی 5800 ملیار دۆلار باجی پێیان داوە تا 10 سڵی داهاتوو.
لە كۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین ئێستا ئەم ئۆلیگارشیانەی دافۆس مەترسین بۆسەر دەستكەوتەكانی رابردووی مرۆڤایەتی, جیهان بەرەو چارەنووسێكی رەش دەبەن, دەستوەردانەكانی ئیلۆن ماسك لە سیاسەت مرۆڤایەتی بردۆتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە, دیموكراسیەتی لیبراڵی بردۆتە ژێر پرسیارەوە.

ماویەتی..

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکە:

ئايا دافۆس نایەكسانی كەم دەكاتەوە؟.. 1.. عەلی مەحمود




چەمكە بنەڕەتیەكانی ژاك لاكان.. ابراهیم موحەمەد(ئەبڕاهام لێڤای)

ئەوەی دی/Other/Auter

دەكرێت چەمكی ئەوی دی بە ئاڵۆزترین چەمک لەنێو کارەکانی لاکان ئەژمار بكەین، چونکە كاتێك لاكان لەسیەکان ئەم چەمكە بەکاردەبات، هێشتا واتا و حزوری خۆی بەدەستنەهێنابوو، بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی ئاماژەی بە ”خەڵكی دی” دەكرد، هەر چەندە فڕۆید چەمكی “ئەوی دی” بەكارهێنابوو و باسی كەسی دی پێكردبوو، ئەوی دی(dere Andere) هەروەها ئەوی دیتری( das andere)، بەڵام لاكان وا پێ‌دەچێت ئەو چەمكەی لە ”هیگڵ”ەوە خواستبێ، ئەمیش كاتێك ئاشنایی فەلسەكەی بووت لەكاتی گوێگرتن لە وانەكانی ”ئەلیكساندەر كۆژیف” لەنێوان ساڵەكانی ١٩٣٩-١٩٣٣.

لەساڵی ١٩٥٥ هێڵێكی یەك لاكەرەویی لەنێوان ”ئەوی دی بچوك” و ئەویدی گەورە” دەكێشێت، بەوشێوەیە لەوە بەدواوە جیاكاریەك دەچەسپێنی و پارێزگاری لەپێگە سەنتراڵەكەی دەكات بەدێژایی كارەكانی، لەم خەڵە بەدواوە لە هێڵكار(جبر)ی لاكانی ئاماژە بە ئەوی دی گەورە دەكرێت بە بەپیتی گەورە، و ئەوی دی بچوك بە پیتی، لاکان بانگەشەی ئەوە دەکات ئاگاداربوون لەو جیاوازیە زەرورە بۆ مومارەسەکردنی کاریشیکاریی، و لەسەر دەرونپشکنیار ئەوەیە “بەجۆرێک هەڵگری ئەوپەڕی زانین بێت دەربارەی ئەو جیاوازیەی نێوان بچوک و گەورە. تا لەتواناییدا هەبێ بتوانێت خۆی بخاتە جێ ئەویدی گەورە نەک ئەوی دی بچوک.

ئەوی دی بچوک، ئەو ئەوی دیەیە کە فعلان ئەوی دی نییە، بەڵکو وینایەکی فەنتازی و جێکەوتی ئیگۆیە بۆیە <دال> جارێک ئەوی دی بچوک دەنوێنێ و جارێکی تر ئیگۆ دەنوێنێت لەشێوەی پیتی لەهەمان كاتیشدا هاوتاو، و وێنە ئاوینەکەیە، لێرەوەیە ئەوی دی بچوک بەتەواوی لەنێو سیستتەمی فانتازی تۆمارکراوە.

ئەوی دی گەورە، ئەوی دیەکی ڕەها دەنوێنێتەوە و ئەوی دیەکە، ئەوی دی ناو سیستەمی فەنتازی فریودەری تێپەڕاندوە، بەجۆرێک نانوێنرێتەوە لەڕێگەی تەماهی بوونەوە، لاکان ئەم ئەوی دیە[گەرەیە] ڕیشەییە هاوسەنگ دەکات لەگەڵ زمان و یاسا، هەر بۆیە ئەوی دی گەورە تۆمارکراوە لەنێو سیستەمی ڕەمزی، لەڕاستیشدا ئەوی دی گەورە، هیچ نییە جگە لە ڕەمزی کە بەرجەستەبووە لە وێنەی تاکێکدا، لە بەرامبەر تاکێک، بەپێ ئەمە بێت ئەوی دی<گەرە> زاتێکی ترە لەئەوی تریە ڕیشەیی و تاکێتیە نەنوانراوەکەیدا، و لەهەمان کاتیشدا ئەو سیستەمی ڕەمزیە و پردێکە بۆ ئەو پەیوەندیە کە لەگەڵ ئەوی دیدا دروستبووە.

بەڵام ئەوی دی مانایەکی دیشی لاوەکی هەیە، ئەوی دی بەمانای <سیستەمی ڕەمزی>یش دێت، بەڵام دەبێت< یەکمجار درک بە ئەوی دی بکەین ئینجا دەوەم وەک پێگە و مەوقع، ئەو پێگەیەیە کە قسەکردن تێدا دادەمزێت> واتە دەکرێت قسە لەسەر ئەوی دی بکەین وەک زات، بەڵام تەنها لەچوارچیوەی مانایی لاوەکی، واتە بەو مانایەی زاتێک ئەو پێگەیە وەردەگرێ، بەم شێوەیە ئەوی دی بەرجەستە دەکرێت لەبەرامبەر زاتێکی تر.

لەڕێگەی ئەوەی کە گوایە ”قسە سەرچاوەکەی ئیگۆ نییە و تەنانەت زاتیش نییە، بەڵکو ئەوی دیە”، لاکان جەخت دەکاتەوە کە قسە و زمان لەجێگایەکدان لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی هۆشیاری مرؤڤەوە، ئەوان لەجێگایەکی ترەوە دێن، لەدەرەوەی ئاگایی، هەر بۆیە <نەست گوتاری ئەوی دیە> و لەڕێگەی درک کردن بە ئەوی دی وەک پێگە، لاکان ئاماژە بۆ تێگەیەکی فرۆید دەکات لەناو مەیانی ڕووداوە دەرونیەکان و بەپێ ئەمەش بێت وەسفی نەست دەکرت بە <مەیانی ئەوی دی>.
دایک یەکەم کەسە پێگەی ئەوی ”دی گەرە” وەردەگرێت بۆ مناڵ، ئەو یەکەم کەسە گوێی لە هاوارە سەرەتایەکانی کۆرپەلەکەی دەبێت، بەجۆرێك مانای پێدەبەخشێت، و دەیکات بە پەیامێکی دیاریکرا و مانادار، کاتیک گرێ ”خەسان” دروست دەبێت کە بۆ مناڵەکە ڕووندەبێتەوە کە ”ئەوی دی کامڵ و پێرڤێکت نییە، نەقسێک لەویدیدا هەیە”، بەوشەگەلێکی تر، هەمیشە دالێک نەقسە لەناو فەرهەنگی دالەکانی بونیادنراو لەلایەن ئەوی دیەوە. ئەوی دی پێرڤیكتی ئووستوریکە -كە بە پیتی لاتینی گەرەی
دەنوسرێتەوە لەنێو جەبری لاکانی- بوونی نییە، لەساڵی ١٩٥٧ لاکان شیکردنەوەی شێوەیی بۆ ئەو ئەوی دیە ناقسە دەکات لەڕێگەی هێنانی خەتێک بەسەریدا ، بۆ ئەوی بەم شێوەیەی لێبێت(A‌)، تا ناوێکی تر بدات بە ئەوی دی خەسێنراو، تا ئەوی دی ناقس ببێت بە ئەوی دی خەساو.

هەروەها ئەوی دی بریتیە لە <ڕەگەزی تر> ڕەگەزی تر هەمیشە ئافرەتە بەرامبەر زاتی نێەرینە و زاتی مێنەیش بەهەمان شێوە: <پیاو هەڵدەستێ بەبینی ڕۆڵی وێستگەی تەبدیل، بەجۆرێک ئافرەت دەکات بە ئەوی دیەک بەرامبەر بەخۆی، هەر وەک چۆنیش ئەوی دیەکە بەرامبەر بە پیاویش.

سەرچاوە:
https://plato.stanford.edu/entries/lacan/
Jacques Lacan (Stanford Encyclopedia of




تینووی ئاڵا.. شیعری ستار ئەحمەد

شه‌و گلێنه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی خوماربوو
زریوه‌ له‌بادا سه‌مای باڵداری ده‌ورژان
شنه‌یه‌ك له‌هێرۆ ده‌تۆراو
گه‌واڵه‌ به‌فرێكی خستبووه‌ سه‌رشان
ئه‌و بانگه‌ی له‌گرمه‌ی هه‌ور ده‌ترسا
سیمرخی هه‌نگاوێك دڕنده‌ی ده‌هاویشت
ده‌روازه‌ی رێیه‌كی تارمایی كۆڕاڵه‌و
بۆ چیا دڵی خستۆته‌ سه‌ر پشت
ئێواران له‌ناڵه‌ی هوزاری باڕه‌ش
گه‌رووی دیواری ژووره‌كه‌م
به‌ئه‌سكڵ ئارایشت ده‌كرد
ده‌موت نه‌خوازه‌ هه‌ڵۆیه‌ك برسی
چڕنووكی بۆ كۆرپه‌ی ئه‌وینی ئاڵم
بۆ عه‌شقێك سروه‌یه‌ك بخاته‌ ماڵم
بكاته‌ په‌یژه‌ی روبارێك بێپرد
لانه‌یه‌ك خوێنه‌هه‌ور ده‌كاته‌ لانكی
تارمایی چڵێكی دارسێوی عومرم
له‌سۆزی ته‌نی چیا وه‌رده‌دا
له‌سۆنگه‌ی شه‌وچرای
خه‌مێكی قه‌ترانی ده‌گه‌ڕێم
بۆ ئه‌وه‌ی ناوكی سه‌حرایه‌ك گه‌رمه‌شین
به‌گاشه‌ به‌ردی لوتكه‌یه‌ك ببڕم
ـ با ـ په‌یامه‌و چقڵه‌زا ده‌ماڵێ‌
ـ رێ‌ ـ خه‌رمانی سۆزه‌و
به‌سته‌ی داد ده‌ڵێ‌
ـ هه‌ور ـ چه‌رمی پاڵتۆی لاڵێكه‌
له‌عه‌شق تێده‌گاو
ناتوانێت نه‌بێته‌ هاوشینی عه‌وداڵێ‌
هه‌ورو سۆز
عه‌شق و با
گلێنه‌ی شه‌وێكن
ئه‌ستێره‌ ده‌كه‌نه‌ شارێكی پڕچرا
گه‌واڵه‌و لوتكه‌ی چیا
باڵدارو هێلانه‌ی په‌رستگا
دروشمی خاكێكن تینووه‌ بۆ ئاڵا

ستار ئەحمەد