ئەفسانە لە نێو جووەکان لە هەرێمی کوردستان.. د. زریان جێژنی محەمەد
چەند نمونەیەکی هەڵبژێردراوی ناوچەی بادینان..
چەند نمونەیەکی هەڵبژێردراوی ناوچەی بادینان..
(ئەم کتێبە دیالۆگێکی قووڵ و هەمەلایەنە یە لە نێوان بزووتنەوەی سۆشیالیستیی نێودەوڵەتی و چەندین رەوت و گرووپی سیاسیی دیکە سەبارەت بە مافەکانی کورد، ئازادی نەتەوەیی و رۆڵی شۆڕشگێڕیی سۆشیالیستی لەم خەباتەدا پێشکەش دەکات…)
پێشوتن
خەبات بۆ وەستانەوە دژ بە فەلاکەتباری ژیان و کاری ژنان لەنێو بزووتنەوەی کرێکاریی کەنەدا بە سەرەتایەکی زەحمەت و پڕ لە کێشە و گرفت دەستی پێکرد. ژنان لەو هەلومەرجە نائینسانییەدا کە سەرمایەداری بەسەریاندا فەرزی کردبوو، دووجار دەچەوسێنرانەوە، جارێک و وەکو کرێکار و جارێکی تریش وەکو ژن. دۆخی کۆمەڵایەتی بزووتنەوەی کرێکاران و ئاگایی سیاسی و چینایەتی ئەو بزووتنەوەیە لە کۆتایی نیوەی یەکەم و سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم لەئاستێکی نزم دابوو بەجۆرێک کە ژنان زۆرجار جگە لە سەرمایەداران و بۆرژوازی دەکەوتنە بەر ڕق و نەفرەتی پیاوانی کرێکار و هاوچارەنووسەکانیشیان. حیزبە سیاسییەکان و نەقابە و یەکێتییە کرێکارییەکان و خەباتگێڕە سۆشیالیست و مارکسیستەکانی کۆمەڵگەی کەنەدا لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێ ئەرک و بەرپرسیارێتیی مێژوویی بوونەوە و تا ئاستێکی باشیش توانیان دەستکەوتی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی گرنگ بەدەست بهێنن و فەرزی بکەن بەسەر بۆرژوازی و سەرمایەدارانی کەنەدا. لەنێو بزووتنەوەی کرێکارانی کەنەدا، خەبات و تێکٶشانی ژنانی کرێکار لەململانێی نێوان کۆمپانیاکانی جەنەڕاڵ مۆتۆڕ و فۆرد و کرایسلەر لەلایەک و نەقابەکانی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازیی کەنەدا (١) لەلایەکی تر، لێوانلێوە لە فیداکاری و قوربانیدان لەپێناو مافە ڕەواکانیان. ژنانی کرێکار جگە لەوەی لەسەنگەری کارکردن و ڕووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ سەرمایەداران شانبەشانی پیاوانی کرێکار لەڕیزەکانی پێشەوەدا بوونە، لەهەمان کاتدا لەمەیدانی ئەدەبیشدا بەتایبەتی لەمەیدانی شیعر توانیویانە بوونی خۆیان بسەلمێنن و بەشیعر بەرگری لە خۆیان و مافەکانیان بکەن و بەشداری ئەو خەباتە چینایەتییە مەزنە بکەن. ئان بەیڵی و مەی پارتریچ و چەندین شاعیری تر (٢) لەو شاعیرە کرێکارییانەن کە شیعریان وەکو چەکێک دژ بە ستەمی سەرمایەداری و کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕ بەکارهێناوە. ژنانی کرێکار لەو قۆناغەدا (کۆتایی نیوەی یەکەم و سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی رابردوو) دووچاری گەلێ ستەم بوونەتەوە لەوانە کرێی کەمتر لە پیاوان، مەسەلەی هاوسەرگیری و منداڵبوون، نەبوونی بیمە و زەمانەتی کار، نالەباری بیمەی تەندروستی، پشوو و چوونە سەرئاو، پرسی سینیۆریتی (٣) و دابینکردنی پێداویستییەکانی کارکردن( دەستکیش بە نموونە) تا دەگات بە گرفتی ڕێکخراوبوون لە یەکێتیی و نەقابە کرێکارییەکان. ژنانی کرێکار لە کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازی کەنەدا سەرباری گرفتەکانیان، بەڵام توانیان مێژوویەکی گەش و پرشنگدار بۆ خۆیان تۆمار بکەن و دەستکەوتە چینایەتییەکانیان ببێتە مایەی سبەینێیەکی باشتر بۆ نەوەکانیان.

شیعر و ململانێی چینایەتی
کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕ لە کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٣ کۆمەڵێ بڕیاری دژە کرێکاریی دەردەکات سەبارەت بە گواستنەوەی چەند بەشێک لە کۆمپانیاکە لەشاری (ویندزۆر)ەوە بۆ مەڵبەندی مەککینۆنی پیشەسازی لەشاری ( سەین کاترین) و هەورەها گواستنەوەی بەشێکیش لە مەکینۆنەوە بۆ شاری لەندەنی ئۆنتاریۆ. جگەلەمەش کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕ بەشی دروستکردنی گێڕ دەگوازێتەوە بۆ ۆڵکەرڤیڵ و ڕاشیگەیاند کۆمپانیا لەناوچەی ویندزۆر بەشێکی نوێی بڕین دادەمەزرێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوە و تەنانەت داخستنی بەشی دوورین لە ئۆشاوا. کاتێک ناڕەزایەتی کرێکاران دژ بەم سیاسەتەی کۆمپانیا دەست پێدەکات، کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕ نوێنەرانی نەقابەی کرێکاران دڵنیا دەکاتەوە کە ئەم ئاڵوگۆڕ و گواستنەوانە بەهیچ جۆرێک کاریگەری لەسەر کرێکارانی پیاو دانانێت. هەرواش بوو کاریگەرییەکە تەنها ژنانی کرێکاری گرتەوە و نزیکەی ٤٠٠ ژنی کرێکار کەوتنە دۆخی مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان. لەم هەلومەرجەدا مەی پارتریجی ژنە کرێکاری شاعیر و بەرپرسی کۆمیتەی کرێکارانی ژنان لە ڕێکخراوی یەکێتیی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازی کەنەدا لەساڵی ١٩٦٧ شیعرێک بەناوی ( کۆتایی کەنەفتی “٣٢”) دەنووسێت و لە ڕۆژنامەی( ئۆشاوا ۆرکەر)(٤) بڵاوی دەکاتەوە، کە بەمجۆرە ڕاز و نیگەرانی ژنانی کرێکار وێنا دەکات:

هاوبەشی خەمەکانی یەکدی دەبووین
کاتێ لەکار دووا دەکەوتین
بەڵام لەکۆتایی وەرزدا
لە وەختی خۆی تەواو دەبووین.
هاوبەشی تێگەیشتنی یەکدیمان دەکرد
کە سکاڵامان لە بەختی خۆمان دەکرد
بەڵام ژنبوون تاکە تایبەتمەندییەکمان بوو
تاکە شتێکیشە هەمان بێت.(٥)
کۆمپانیا لەهەمبەر خولقاندنی ئەم دۆخە دژوارە بۆ ژنانی کرێکار لەوپەڕی دەست ئاوەڵایی دابوو، چونکە یاسای پاراستنی مافەکانی هاوڵاتی کەنەدیی، خەڵکی کەنەدیی دەپاراست لەهەر هەڵاواردنێک لەسەر بنچینەی نەتەوە و ئایین و ڕەنگیپێست، بەڵام جێندری تیا نەبوو. بۆیە پایەیەکی خەباتی کرێکارانی ئەو قۆناغەی بزووتنەوەی کرێکاری کەنەدا چەسپکردنی پاراستنی مافی یەکسانی جێندەر بوو لەو یاسایەدا. جەنەڕاڵ مۆتۆڕ هێندە دژە ئینسانیی بوو تەنانەت ژنێک دادەمەزرێنن کە نەیان دەزانی دووگیانە و سکەکەی سێ مانگانە. کاتێک هاتە ئانوساتی منداڵبوون و کرێکارەکە چووە خەستەخانە، کۆمپانیا ئەو کرێکارەی دەرکرد.
یاساکان تێپەڕێنران و پەسندکران
لەلایەن ئەو کۆمپانیا زەبەلاحەی ناوی جەنەڕاڵ مۆتۆڕە
تێکۆشانمان دوورە لەوەی کۆتایی بێ
هەتا پیاوان وشیار دەکەین
دەزانین ڕێگەی ئێمە جیاوازە
لەم سۆنگەیەوە هاوڕاین کەوا
ئێمە دوای ئازادی ناکەین
تەنها یەکسانیمان دەوێ.(٦)
شاعیر لە شیعرەیدا بەڕوونی باس لە نیگەرانی گرفتی جێندەر دەکات. سکاڵای شاعیر هەم وەک کرێکارێک و هەم وەک ژنێک لەشیعرەکەدا ڕەنگی داوەتەوە. دیارە گرفتی ژنبوون لە کۆمەڵگەی کەنەدا تا ئەم دەیانەی دواییش هەر هەبووە و ڕەنگە ئێستاش لەم گۆشە و ئەو گۆشە هەبن. ئەوەی کۆمپانیا لە ژنانی کرێکاری دەویست تا بڵێی نائینسانانە بوو. وەکو کرێی کەمتر لە پیاوان و منداڵ نەخستنەوە و شان خاڵیکردن لە بەرپرسیارێتی خانەوادە. بۆیە دروشمی (یەکسانی) یەکێک بووە لە دروشمە هەرە بەرجەستەکانی خەباتی ژنانی کرێکار لەو قۆناغە دیاریکراوەی ژیانی بزووتنەوەی کرێکاری. ئان بەیڵی ژنە شاعیری کرێکاریی بۆ گەیشتن بە مافەکانیان باس لە لێکهەڵپێکرانی خەباتی ژنان و پیاوان دەکات و بەرگری لە کۆمیتەی ژنان دەکات و خەباتەکەی دەکات.

دەتەوێ بزانی چی دەکەین و بەنیازی چین
هەوڵ دەدەین بەچاوی هیچ کەسێکی تر نەبینین
بۆ مافەکانی ژنان هاتووینەتە مەیدان
تا کێشەکانیان بخەینە بەرباس و دووان
نابێ لەوەزیاتر دەستەوەستان بین
وا هەست بکەین
ئێمەی ژن هیچمان پێناکرێ
توانای کارکردن و ڕاسان
شانبەشانی هاوڕێی کرێکاری پیاوین
ئێمە خوازیاری یەکسانین
ڕەنگە تێبگەی ئەگەر هەردوو پێکەوە بین
چەند گونجاوین.(٧)
ساڵی ١٩٦٥ تا ١٩٦٧ کۆمپانیا تا دەهات فشارەکانی لەسەر کرێکارانی ژن زیاتر دەکرد ئەویش بە کەمکردنەوە و دەرکردنی کرێکارانی ژنان لە بەشی دوورین، بۆیە مەی پارتریچ شیعرێک وەک نامەیەک بۆ سەرۆکی کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕ ( مستەر ۆکەر) دەنێرێت. پاتریچ لەکۆتایی شیعرەکەیدا دەڵێت:
ئێمە هیچ لەخۆبایی نین پێمانوایە تەنها ئەوە مانادارە
ساڵی داهاتوو گەر کار بکەین دەمانەوێ بزانین لە کوێ کار دەکەین. (٨)

لەو ململانییەی نێوان کۆمپانیاکان و نەقابەی کرێکاران کە کرێکاران بەگشتی و ژنانی کرێکار بەتایبەتی ببوونە ئامانج، ئەو ئاگاییە چینایەتییەی کە دەبوو لەئارادا بێت بەپێی پێویست نەبوو. مەی پارتریچی شاعیر دەڵێت( ئێمە لەوێ بووین و پیاوانی کرێکاریش هیچیان لەدەست نەهات. جا پێیان خۆش بێت یان نا ئێمە دەبوو دژ بەو بڕیارانە بوەستینەوە.) (٩) ژنانی کرێکار لە کۆبوونەوەی یەکێتیی کرێکاران بەشدار دەبوون و بەتووڕەییەوە دەیان پرسی چەند کرێکاری ژن لەکار دەرکراون یان دەردەکرین؟ ژنێک لەڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتی و خەباتی ژنان شیعرێک دەنووسێت و بەمجۆرە گوزارشت لە دۆخی شڵەژاوی خۆیان دەکات:
ئێمە چاوڕەوانی بەفەرمی ناسینین وا چاکترە زوو بێتەدی
هەست دەکەم زۆر تەنیاترم لەو پیاوەی وا پێیەکانی نایە سەر مانگ
ڕۆژنامەنووسەکانت هەموو ناوازەن شتێک دەبێت لەبیر بێت
من وەکو ژن پۆلینکراوم، بەڵام ئەندامی نەقابەم.(١٠)
سەرباری ئەوەی نەقابەی کرێکاران ڕای دەگەیاند کە ڕێکخراوەکەیان جێگەی ژنانی کرێکارە و ژنان دەتوانن پێشڕەوی تیا بنوێنن و خەبات بکەن بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەر، بەڵام ژنانی کرێکار رێکخراوەکەیان وەکو ڕێکخراوێکی پیاوانی کرێکار دەبینی. ئەم گرفتە کە گرفتێکی کۆمەڵایەتی چینایەتی بوو پەیوەندی بە ئاگایی چینایەتییەوە هەبوو. وشیاری سیاسی کرێکاران بەگشتی لەئاستی پێویستدا نەبوو و هەر ئەمەش وایکردبوو بۆرژوازی و سەرمایەداران بتوانن لەژێر ناوی جێندەر ( ژنان و پیاوان)، واتە ڕیزی کۆمەڵاتی کرێکاران پچڕ پچڕ بکەن و لاوازیان بکەن. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەێنێت کە ئاگایی سیاسی چینایەتی لەو خەباتەدا ئامادەیی نەبووە.
ئێمە کۆمیتەیەکمان هەڵبژارد
تەنها و تەنها بۆ یەک ئامانج
تا گرێبەست یەکسان بکا
بەو ڕێگاچارانەی دەیدۆزینەوە
لە تەواوی ڕۆژنامەکان
هەندێک بەپشت گوێخستنی پیاوان
کۆتایی بە هەنگاوی ڕزگاری ژنان دێنن
ئەمەش خواست و ئامانجی نییە.
تا ئەو کاتەی پیاوان وشیار دەکەینەوە
دەزانین کە دزاینی ئێمەی ژنان جودایە
لەم ڕوانگەوە هەموو کۆکین لەسەر ئەوەی
ئێمەی ژنان بەدوای ئازادیدا وێڵ نین
تەنها یەکسانیمان دەوێت.(١١)
مەسەلەی یەکسانی جێندەر لەو قۆناغە مێژووییە لە خەباتی ژنانی کرێکار لە کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازی کەنەدا، مەسەلەیەکی گرنگ و هەستیار بووە و شیعریش ئامرازێکی خەباتکارانە بووە کە ژنانی کرێکاری هەڵسوڕاو و شاعیر دەستیان بۆ بردوە و دژ بە چەوسانەوەی سەرمایەداران بەکاریان هێناوە.
دواقسە
ژنانی شاعیر و کرێکار لە نەقابەی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازیی کەنەدا لە لە کۆتایی نیوەی یەکەم و سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، تێکۆشاون لەپێناو مافە ڕەواکانیان و بەشیعر گوزارشتیان لەو خەباتە چینایەتییەی کرێکاران کردووە. شاعیرانی وەک مەی پارتریچ و ئان بەیڵی و شاعیرانی تر شانبەشانی هەڵسوڕاوانی کرێکاران، کەلەنێو مێژووی خەباتی یەکێتیی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازیی کەنەدا هەڵسوڕاو بوونە و لەڕێگەی شیعرەوە توانیویانە جوانترین شانازیان بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. بەشداری ژنانی شاعیر لەو خەباتە بەشدارییەکی چینایەتی بووە و شیعریش ڕۆڵی مێژوویی و کۆمەڵایەتی خەباتکارانەی خۆی گێڕاوە و بووتە ئاوێنەی باڵانومای ئەو خەباتە پڕ لە سەروەرییەی ژنانی کرێکار.
ئامادەکردن وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
سەرەتای کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرچاوە و پەراوێزەکان :
(١)نەقابەی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازیی کەنەدا (Canadian Auto Worker)؛ یەکێک بوو لە گەورەترین سەندیکاکانی کرێکارانی کەنەدا، بەڵام لەگەڵ نەقابەی پەیوەندییەکان و نەقابەی وزە و کرێکارانی کاغەزی کەنەدا یەکیان گرت و لە ساڵی ٢٠١٣دا یەکێتیی نەقابەکانی(یونیفۆر)یان پێکهێنا. ئەم نەقابەیەلە سەرەتادا لە کارگەکانی ئۆتۆمبێل لە ئۆنتاریۆ لەساڵی ١٩٣٧ دامەزراوە، جۆرج بیرت لە ١٩٣٩ تا ١٩٦٨ واتە بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ، سەرۆکی ئەو نەقابەیە بوو. ئەم نەقابەیە کرێکارانی کۆمپانیاکانی جەنەڕاڵ مۆتۆڕ و فۆرد و کرایسلەر لەخۆ دەگرت. دوای چەندین ئاڵوگۆڕ ئەم نەقابەیە ئێستاش لە زۆرێک لە کەرتەکانی ئابووریدا نوێنەرایەتی کرێکارانی کەنەدا دەکات.
(٢)بەداخەوە نەتوانرا زانیاری لەسەر ژیانی ئەو ژنە شاعیرە کرێکارانەی کە بەشیعر گوزارشتیان لە خەباتی خۆیان کردووە و ناویان لەم نووسینەدا هاتووە، بەردەست بخەین. لەلایەکی تریشەوە بەگوێرەی سەرچاوەکان زیاتر لە بیست و پێنج هەڵسوڕاوی ژنانی کرێکار لێبراوانە تێکۆشاون لەپێناو بەرگریکردن لە ئینسانییەتی ژنان و پیاوانی کرێکار و مافەکانیان.
(٣)بەپێی فەرهەنگی ئازادی وشەی سینیۆریتی بەمانای تەمەن گەورەتری یان سەرەکێتی یان باڵاتری یان لەپێشتربوون دێت. من ئەم ڕاڤانەم بە گەنجاو نەزانی و هەر وشەی سنیۆریتیم وەکو خۆی دانایەوە.
(٤)ڕۆژنامەی ئۆشاوا ۆرکەر(Oshawa Worker Newspaper)؛ ڕۆژنامەیەکی کرێکاریی بوو و پاشان بوو بە گۆڤار لەلایەن لیژنەی ڕۆشنبیری نەقابەی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازیی کەنەدا لۆکاڵی ٢٢٢ ەوە، دوو مانگ جارێک بەچوار لاپەڕەی قەبارە گەورە بڵاودەکرایەوە. ولیەم نۆبڵ لەدەیەی چلەکانی سەدەی ڕابردوو سەرنووسەری چەندین ژمارەی ڕۆژنامەی ئۆشاوا ۆرکەر بووە. پاشان ڕۆژنامەکە دەبێت بە گۆڤار.
(٥)Labour’s Dilemma, The gender Politics of Auto Workers in Canada 1937 – 1979, Pamela Sugiman, University of Toronto Canada, 1997, page 138 and 139.
(٦)هەمان سەرچاوەی پێشوو لاپەڕەکانی لاپەڕە ٢٠١ و ٢٠٢.
(٧)هەمان سەرچاوەی پێشوو لاپەڕە لاپەڕەکانی ٢٠٢ و ٢٠٣.
(٨)هەمان سەرچاوەی پێشوو لاپەڕە ١٤١.
(٩)هەمان سەرچاوەی پێشوو لاپەڕە لاپەڕە ١٥٥.
(١٠)بەداخەوە ناوی شاعیرەکە تۆمار نەکراوە. هەمان سەرچاوەی پێشوو لاپەڕە لاپەڕە ١٥٥.
(١١)Labour’s Dilemma, The gender Politics of Auto Workers in Canada 1937 – 1979, Pamela Sugiman, University of Toronto Canada, 1997, page 200 and 202.
لە هۆڵەکانی مۆزەخانەی شەنگەهای، زیاتر لە 70 هەزار پێشانگا چیرۆکی پیاوێک دەگێڕنەوە — پیاوێک کە لە چین بە “زانای خەڵک” ناسراوە و باوکی دامەزرێنەری بەرنامە بۆشایی و مووشەکییەکانی چینە. ناوی کیان شویسن،بەڵام لە ئەمریکادا، ئەو وڵاتەی کە بۆ یەکەمجار کیان شویسن تێیدا گەشەیسەند، ناوی “کیان” کاڵ بووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا، میراتە زانستیەکەی لە دوو وڵاتدا هەست پێدەکرێت – یەکێکیان زۆر درەنگ لە باوەشی گرت و یەکێکیان زۆر زوو دەربەدەری كرد
لە شەنگەهایەوە بۆ ئەستێرەکان

کیان شویسن لە ساڵی 1911 لە شاری هانگژۆی چین لەدایکبووە و خوێندکارێکی زیرەک و لە زانکۆی “شەنگەهای جیاو تۆنگ” لە بەپلەی یەكەم دەرچووە. سکۆلەرشیپێکی دەگمەنی بەدەستهێنا بۆ خوێندن لە ئەمریکا، لێکۆڵینەوەکانی لە بواری ئایرۆداینامیکدا بە خێرایی سەرنجی ئەمەریكیەكانی ڕاکێشا،هەر لە کالتێک بوو کە کیان بوو بە بەشێک لە گروپێکی بوێری زانای گەنج کە تاقیکردنەوەی موشەکسازی سەرەتایییان کرد. ئەوان ناویان لێنرا “كۆمەڵەی خۆکوژی- لەبەر ئەوەی تاقیکردنەوە تەقینەوەکانیان زۆرجار بە تۆپی ئاگرین و ترس و دڵەڕاوکێ کۆتاییان دەهات، تاقیکردنەوەکانیان بوونە بناغەی تاقیگەی پاڵنەری جێت ، کە تا ئێستاش وەک بەردی بناغەی گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکیدا ماوەتەوە،لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا، کیان شویسن پەیوەندی بە “پرۆژەی مانهاتن” کرد، بەشداری کرد لە پەرەپێدانی سیستەمی مووشەکی کە توانای گەیاندنی سەری ئەتۆمی هەبێت. ئەو کار لەسەر مووشەکی کۆرپۆرال کردووە – یەکەم مووشەکی ئەمریکی کە بۆ گەیاندنی ئەتۆمی دیزاین کراوە – و بە یەکێک لە پسپۆڕە پێشەنگەکان دادەنرا لە بواری پاڵنانی فڕۆکە و ڕێنماییکردنی مووشەک،ئەو ئەوەندە گرنگ بوو کە لە ساڵی 1945 لەگەڵ فیزیازانێکی پێشەنگ تیۆدۆر ڤۆن کارمان ڕەوانەی ئەڵمانیای دوای جەنگ کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە زانایانی موشەکی نازی، لەنێویاندا وێرنهێر ڤۆن براون. ئامانجی ئەرکەکە: دڵنیابوون لەوەی ئەمریکا لێواری زانستی ئەڵمانیای بە میرات گرتووە،کیان شویسن بە هەموو پێوەرێک کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە سەرهەڵدانی ئەمریکا وەک زلهێزێکی تەکنەلۆژی،بەڵام لەگەڵ شەڕی سارددا دۆخەكە گۆڕا. دوای شۆڕشی پارتی كۆمۆنیستی چین لە ساڵی 1949، کەشوهەوای سیاسی واشنتۆن گومانی لە هەر کەسێک کرد کە پەیوەندی بە چینەوە هەبێت. کیان شویسن سەرەڕای ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەسەر سیخوڕیکردنی بۆ چین نەبوو، بوو بە ئامانج. بە تۆمەتی هاوسۆزی کۆمۆنیستەکان، مۆڵەتی ئەمنی لێسەندرایەوە و خرایە ژێر دەستبەسەری و زیندانیكردنی ماڵەوە،بۆ ماوەی پێنج ساڵ ، یەکێک لە درەوشاوەترین عەقڵەکانی کۆمەڵگەی زانستی ئەمریکا بێدەنگ کرا – بەهرەکانی نەک بەهۆی نەبوونی لێهاتووییەوە، بەڵکو بەهۆی ترس و سیاسەتەوە بەفیڕۆچوو،لە ساڵی 1955 لە ژێر فشارێکی پەرەسەندوو و سەرەڕای ناڕەزایەتی هاوکارەکانی، سەرۆک دوایت ئایزنهاوەر دیپۆرتکردنەوەی کیان شویسنی بۆ چین پەسەند کرد،کیان شویسن لە کاتی گەڕانەوەی بۆ چین سەرکردایەتی چین درکیان بەوە کرد کە چییان دەستکەوتووە: زانایەکی ئاستی جیهانی کە لەلایەن باشترین دامەزراوەکانی ڕۆژئاواوە ڕاهێنراوە،لە ماوەی پانزە ساڵدا، کیان شویسن سەرکردایەتی کرد بۆ ئەوەی یەکەم مانگی دەستکردی خۆی بەناوی “دۆنگ فانگ هۆنگ 1” لە ساڵی 1970 بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵبدات، تەواوی نەوەیەکی ئەندازیار و زانای چینی ڕاهێنا. کارەکانی بناغەکانی سیستەمی مووشەکی چینیان دانا — لەوانە ئەوانەی کە دواتر لە جەنگی کەنداوی 1991دا بەکارهێنران، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی ئەو تەکنەلۆژیایە بوونەتەوە کە یارمەتی پەرەپێدانی دا. وە دواترینیان ئەو مووشەكانەی حوسییەکانی یەمەن دژی كەشتیە بازرگانیەكانی ئەمەریكا لە دەریای سوور و ئیسرائیل بەكاریان هێنا،دوای چەند ساڵێک، دان کیمبۆڵ، وەزیری پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا و سەرۆکی کۆمپانیای موشەکی ئایرۆجێت، بە پەشیمانیەوە بیری لە ڕۆیشتنی زۆرەملێی کیان کردەوە ووتی: ئەوە گەمژەترین بڕیار بوو کە ئەمریکا داوویەتی،ئەمڕۆ کە واشنتۆن جارێکی دیکە بیر لە سنووردارکردنی خوێندکاران و زانایانی چینی دەکاتەوە، چیرۆکی کیان بیر ئەمەریكیەكان دێنێتەوە،کیان شویسن یارمەتی دا لە داڕشتنی بەرنامەکانی بۆشایی ئاسمانی دوو زلهێزی جیهانی ئەمەریكا و چین. بەڵام تەنها یەکێکیان وەك پاڵەوانێک هەڵیبژارد.
و/ هەڵۆ حەسەن
سەرچاوە:
How China Entered the Space Race
https://www.wired.com/2015/04/how-china-entered-the-space-race/?utm_source=chatgpt.com
The Two Lives of Qian Xuesen
https://www.newyorker.com/news/evan-osnos/the-two-lives-of-qian-xuesen?utm_source=chatgpt.com
(سەبارەت بە خەڵاتی قەڵەمی هەژار)
وشەی دەستپێک:
ئەوەی تۆسقاڵێک لە کرۆکی بیر و هزری هەژار موکریانی(1991-1921) تێبگات،سوور دەزانێت پەرۆشی یەکەم و کۆتاییی هەژار تەنێ زمان و نەتەوەیە و نە هیچی دی. خوێندنەوەی سەرپاک بەرهەمی هەژار دەرخەری ئەوەیە هەموو کوێرەوەری و چەرمەسەرییەکی ئەم کەسایەتییە درەوشاوەیەی ڕووبەری فەرهەنگیی کوردان تەنیا لە پێناو بڵاوکردنەوە،پەرەپێدان و پێشخستنی زمان و دۆزی ڕەوای نەتەوەکەیدا دەبێت.هەژار دنیا دەپشکنێت تا دەنگی دلێری نەتەوەکەی بێت. واتە زمان و نەتەوە بە دوو دیوی دراوێک و بە یەک دید سەیر دەکات.
خەڵاتی قەڵەمی هەژار:
ڕۆژهەڵاتی نیشتمان و شاری سنە،ڕۆژانی 7 و 8ی مانگی جۆزەردانی 2725(28 و 29ی مای 2025)ڕووداو و بویەرێکی کولتووریی باڵکێشی بەخۆوە بینی.هەژار دیسانەوە بووەوە بە تەوەر یان بە واتایەکی ڕاستتر،چەترێک بۆ گلێربوونەوەی دەیان مرۆی خەمخۆر و پەرۆشی چاند و زمانی کوردی و هەلێکی نوێ بۆ شادبوونەوە بە ڕوخساری یەکدی دەست کەوتەوە. سەبارەت بە ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە گۆشەنیگای خۆمەوە دەروویەک لە ڕووی خوێنەر دەکەمەوە.
یەکەم،هەموو بەرگێک دەبەر هەژاردا تەنگە،بەرگی نەتەوەپەروەری نەبێت! ناونیشان و سەردێڕی نووسینەکەیش کە لە ڕستەیەکی خودی هەژار موکریانی وەرگیراوە،ڕاشکاوانە سەلمێنەری هەمان بۆچوونە و چ پێویستی بە شەرح و ڕاڤە نییە. بۆچ ئەم پەیڤە بە زماندا دەهێنم؟
هەژار بۆ خۆی چەندە بێگرێ و گۆڵ بەرسڤی ئەم پرسیارە دەداتەوە و دەڵێ:
“بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب،لە ئێران و ڕۆم
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم،گیان لەسەر دەستان”
لێرەوە داماڵینی بەرگی کوردستانیبیوون و دەبەرکردنی بەرگی ئێرانیبوون ئەو کاڵا ناڕەسەن و قەڵبەیە هەرگیز لە جەستەی هەژاردا جێی نابێتەوە.پڕ ڕوونە کردنەوەی هەر دەروویەک بۆ ڕاژە و خزمەتکردنی چاند و زمانی کوردی لە بن ئەم گەزە ئاسمانەی ناوی ئێرانی لەسەرە،هەوڵ و خەباتێکی خەمخۆرانە و دڵسۆزانەی گەرەکە و ئەرک و کارێکی هەر وا سووک و سانا نییە و هەموو ڕووناکبیرێکی وریایش،ئاگاداری کەند و لەندەکانی سەرڕێیە. بەڵام کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی ئێستای کورد لە سەرەتای شەستەکانی هەتاوی(هەشتاکانی زایینی)دا نییە کە هەموو شتێک لە نێو جەغز و بازنەیەکی بەرتەسکدا ببینێتەوە و خۆ لە هەمبەر پرسە جەوهەرییەکان نەبان بکات و هەموو پرسێک بباتەوە سەر ئەو ڕستە پڕۆپاگەندەیی و دروشمئاسا و بێواتایە کە گوایە”کورد لە کوێی دنیا بێت،ئێرانییە”. زۆر سادە و ساکار دەپرسم گەلۆ بەدرێژایی دیرۆک ئەم پرسە یان ئەم دروشمە زەقە،چ دادێکی کوردی بۆ پێشخستنی زمانەکەی و دۆزە هەرە ڕەواکەی نەتەوەکەی داوە و تا هەنووکە بە شێوەی کردەیی چی لێ شین بووە؟
دووەم،تا کاتێک لە هەر پارێکی نیشتماندا لە لای دەستەڵاتە سەردەستەکان پرسی کورد وەک نەتەوە و زمانی سەربەخۆ لە خودی دەستووردا یەکلا نەکرێتەوە یان بە واتایەکی دی،نەچێتە واری کردەیی و هەنگاوی کرداری بۆ هەڵنەگیردرێت و چارەسەر نەبێت،بە لای منەوە هەموو هەنگاوێکی لەم چەشنە تەنێ ڕووکەش و ڕواڵەتیانە دەبێت و کاتیی و ئەوپەڕەکەی بۆ ڕۆژانێک هەڵپە و کەلەجانێک دروست دەکات و نەفرەتر.
سێیەم،پەیامی ڤیدیۆیی”حەداد عادڵ”(1945)سەرۆکی کۆڕی زانیاریی زمان و تۆرەی فارسی(فەرهەنگستان)کە باڵاترین کەسایەتی فەرهەنگیی دەستەڵاتە و هەموو شتێکی کوردان بە ناوی (محلی)و (قومی) و…ناودێر دەکات،ڕووە ڕاستینەکەی پرسەکە سەد هێندە زێتر ئاشکرا دەکات و هەمدیس هەمان ڕاستیی تاڵمان دەرخوارد دەداتەوە کەچی ئێمەی کورد بەمە خەنین و هەر لە دووی ژانبڕ دەگەڕێین نەک چارەسەری یەکجارەکی. هەروەها ئاخاوتنەکەی نوێنەری فەرهەنگستانی زمان و تۆرەی فارسی،”محەممەد دەبیرموقەدەم”(1953)،کە وەک هەمان بنێشتە خۆشەکەی سەرزاران کە بەردەوام کورد بە ڕەسەنترین ئێرانی و لە ڕەگەزی ئاری لە قەڵەم دەدەن،ئەی نابێت لە خۆ بپرسین ئەم چەشنە دروشمانە تا ئێستا چییان بە کورد بەخشیوە؟ هەروەها زۆرینەی پانێلیستەکانیش کە کورد بوون و مخابن تەنێ دەوری لاساییکەرەوەیان دەبینی،قسەی سەر زار و بن زاریان دەبردەوە سەر ئەوەی کورد لە کوێ بێت،ئێرانییە!
چوارەم،دەگرتوێت بەردی بناغەی بینایەک گەر ڕۆژی یەکەم بە خوار دابنرێت،دواتر ڕاستکردنەوەی پێویستی بە هەڵتەکاندنەوە دەبێت نەوەک لابردن و گۆڕینی یەک و دوو خشت. خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە ساڵی دەستپێکدا بە هەموو لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانیەوە قۆناخی یەکەمی بڕی و هەژاری موکریانی جارێکی دی هێنایەوە نێو چەقی بازنەکە و بۆ داهاتوو،زۆر پرس و هۆ و هەگەر لەم پێوەندییەدا دەوریان دەبێت. بەشێکی ئەرکەکە لە ئەستۆی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و بەشەکەی دی کە دەورگێڕی سەرەکی دەبێت،ڕووی لە کەناڵی فەرمیی و خودی دەستەڵات دەبێت کە تا چەندە دەور بە کەشوبای ئازاد و پێنووسی ڕووناکبیری سەربەخۆ بدات و دیوە ڕاستینەکەی هەژار تێیدا دەربکەوێت!
پێنجەم،لە نێو کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردیدا هەژار بەردەوام لەبەر ئەوەی لە مەتەرێزێکەوە دەردەکەوێت،وەبەر ڕەخنە و بگرە زۆر جاریش بەناڕەوا تیر و توانج و پەلامار دەدرێت.هەژار گەر ڕوو لە مەلا مستەفا بارزانی(1979-1903)دەنێت،چونکە گەلپەروەربوونی تێدا دەبینێتەوە. پێی وا بووە لەو سەردەم و ڕۆژگارەدا بارزانی دەتوانێت تەکانێکی هەرەقەتی بە خەبات و بزاڤی نەتەوەیی کورد بدات و دۆزی کورد چەند هەنگاوێک واوەتر ببات کە دیرۆک باشترین بەڵگە بۆ سەلماندن و دەرخستنی ئەم پرسە دەبێت و هەرا و ئاژاوەنانەوەی گەرەک نییە. ئیدی هەر کەسە و سەربەستە چلۆن لە هەمبەر ئەم پرسەدا بیر دەکاتەوە و هەژار هەرگیز ئەمە بەسەر کەسدا ناسەپێنێت؛بۆیە ڕووناکبیری نهای کوردیش بڵا وەک مافێکی کەسەکی سەیری پرسەکە بکات و سوار شەپۆلەکە نەبێت.
شەشەم،هەژار گەر دەست بۆ وەرگێڕانی چەند پەڕتووکێکی عەلی شەریعەتی(1977-1933) و قورئان دەبات،پشکی سەرەکیی پرسەکە ڕووی لە پاراستنی زمانەکەیەتی و بڕایەوە. لێڵ و لیخنکردنی کانیاوە زوڵاڵەکەی هەژار چ خزمەت بە فەرهەنگ و زمانی کوردی ناکات و هەر هەوڵێکی لاوەکیش لەم پێوەندییەدا خۆڵ لە چاوی خەڵککردنە و مەبەستیشی،خاپاندن و لەخشتەبردنی جەماوەر دەبێت.
حەوتەم،گەرەک خەڵاتی قەڵەمی هەژار بۆ ئەو پێنووسە چەلەنگە کوردییانەی بێت کە زمانی کوردی،بە زمانی نووسینی خۆ دادەنێن و لە ڕێی ئەم زمانەوە دەیانەوێت لەسەر ئارێشە،کەند و کۆسپ و پرسە هەستیارەکانی کۆمەڵگەکەی خۆ بنووسن و بەرگێکی زانستیانە دەبەر زمانەکەیان بکەن. لێرەوە ئەرکی لیژنەی داوەریی قورستر دەبێت و پێویستە تەنێ دووی قەڵەمە ناکارا و سواو و نەریتییەکانی نزیک لەم ئالی و ئەو لایەنەوە نەکەوێت و وەک کەسایەتی خودی هەژار،لایەنی فرەڕەهەندیی خۆی بپارێزێت.
هەشتەم،بەشی فرەی تیزەری خەڵاتەکە کە بە زمانی فارسی بوو،لە دووی مەبەستێکی لاوەکیی کاڵفامانە دەگەڕا کە هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان پەرۆشێکی پلە دەیەمی هەژاریش نەبووە و تیرێک بوو بە تاریکییەوە نرا. وەک میدیاکارێکی کورد،ئەم ناساندنە،هەم لە باری هونەرییەوە بە کرچوکاڵ و لاواز دەبینم و هەمیش لە ئاستی بەژنی بڵندی کەسایەتییەکی وەک هەژاردا نەبوو و نەیتوانی بێلایەنانە سووکە ئاوڕێک لە وێستگە هەستیارەکانی ژیانی هەژار بداتەوە. بەردەنگی سەرەکیی هەژار،کوردە ئیدی نازانم دەرهێنەر و ڕاپەڕێنەری ئەم کارە لە شوێن چی وێڵ بوو! بۆیە هیچ بە کاریگەرم نەبینی.
نۆیەم،هەژار،بەو ساباتە دڵنشینە دادەنرێت کە هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی نێو فەرهەنگ و زمانی کوردی لە بن سێبەرەکەیدا لە دەوری یەکدی کۆ دەکاتەوە و ئەمەیش هەر لە سەرەتاوە بە شیعر و شاعیری نەتەوەیی دەسەلمێنێت و دواتر بە چەندان بواری دیکەی وەک ڕۆژنامەگەریی و ڕاگەیاندن،نووسین،وەرگێڕان،زمانی کوردی و زار و بنزارەکانی و قامووسنووسی درێژە پێدەدات و ئەمڕۆکە هەر کوردێک و لە هەر پار و بەش و دیالێکت و زارێکی زمانی کوردی، خودی خۆی لە نێو ئاوێنە زوڵاڵ و ڕۆحە ڕەنگاڵەییەکەی هەژاردا دەبینێتەوە هەر بۆیە هەژار لە ڕووبەری ڕۆشنبیریی کوردیدا بە ڕوخسارێکی فرەڕەهەند دادەنرێت. هەژار موکریانی کە بەدرێژایی تەمەنێک لە پێناو میللەتەکەیدا لە دەرووی شیعر،نووسین،قامووس،لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان دەدات،تاقە مەبەستی تەنیا خۆ لە خزمەتکردنی زمانەکەیدا دەبینێتەوە و بەس.
کەلیموڵڵا تەوەحودی(کانیماڵ)(1941)،یەک لە هێما و نموونە زیندووەکان لەم پێوەندییەدا دێتە ئەژمار کە لە کۆڕەکەدا ئاوڕی لە گۆشەیەک لە خەباتی دوور و درێژی خۆی لە پێناو بووژاندنەوە،بڵاوکردنەوە و پێشخستنی چاند و زمانی کوردی لە خۆراسان و تەرخانکردنی هەموو ژیانی لە پێناو کوردندا دایەوە کە لایەنێکی گەشی ئەم ڕێوڕەسمە بوو. کانیماڵ گەڕایەوە بۆ نێو دیرۆک و لایەکی لە سەردانەکەی بۆ لای هەژار لە شارۆچکەی”عەزیمییە”ی کەرەج کردەوە کە خۆی گوتەنی، هەژار بەم جۆرە بەرەپیری چووە و پێی وتووە،وەرە شەرەفخانی من،دواتر وتیشی،هەژار ویستی دەستم ماچ بکات،لێ من دەست و قاچی هەژارم ڕامووسی.
ئەنجام:
1 – لە هەر گۆشەنیگایەکەوە ئاوڕ لە پرسەکە بدەینەوە،ڕووداوەکە ئەرێنییە و پێویستە بۆ دادێ مرۆ ڕۆشنبیر و زانستوەر و پەرۆشەکان جڵەوی مەیدانەکە بگرنە دەست و نەهێڵن بە ئاراستەیەکی خواردا بچێت.
2 – هەژار لە هەموو بارێکەوە دەبێتە ئاوێنە تا کورد خۆی بە هەر هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانەوە تێدا ببینێتەوە و وەک باشترین دەرفەت هەلەکە بقۆزێتەوە.
3 – ئەم خەڵاتە پێویستە دەرکە لە ڕووی پەروەردە و بارهێنانی فەرمی بۆ کورد بکاتەوە و لێرەوە کورد دەنگی خۆی تا نزیکترین سەکۆکانی دەستەڵات بگوێزێتەوە و خوێندن و فێرکردنی زمانی کوردی بەرگی ڕەسمیبوونی دەبەر بکرێت و سنوورێک بۆ وەستاندنی دروشمە هاکەزاییەکان دابنرێت و دەستبەرداری بە هەڕەشەدانانی زمانی کوردی بۆ سەر ئاسایشی و…ببن و دەرفەت بدرێتە زمانی کوردی هەر لە باخچەی ساوایانەوە فێرکردن،خوێندنەوە و نووسین بەم زمانە دەست پێ بکات. هەژار وەک چلۆن پەرۆشی یەکەم و کۆتاییی زمان و نەتەوەکەی بوو،هەر لەم سۆنگەیەوە زێترین ئاوڕ لە دەوڵەمەندترکردنی زمانی زانستیی کوردی بدرێتەوە و زێترین بەرهەم و کتێب ڕووی لە پەڕتووکی کوردی بێت و پێنووسە پاکژ و پاراوە کوردییەکان بە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری بناسرێن نەوەک دەنگ و ڕەنگە سواوەکان.
4 – لێرە ئەم قسە نەستەق و پەندە گەوهەرینەی بەرینانمانیش وەک چرای بەردەم دەکار بهێنین کە دەبێژێت:”بۆیە پێت ئەڵێم کاکە تا چۆلەکەم بۆ بگری”و بە دەنگی بڵند بڵێین گەر مێژوویەکە پرسی برایەتی و چی و چی بە زماندا دەهێنن،وەرن بە کردە بیسەلمێنن و خودی دەستوور و یاسای بنەڕەتی جێبەجێ بکەن و ئێمەیش ئامادەینە. بڵا ئەم جۆرە کۆڕانە تەنێ بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە لاوەکییەکان نەبێت.
5 – هەژار هەر لە دەستپێکی خەباتەوە تا دوادەم،خەون بە ئازادیی و ڕزگاریی نیشتمانەکەیەوە دەبینێت هەر بۆیە دەبێژێت:
“لاوەکان هەر کاتێ جێژنی ڕۆژی ئازادی دەکەن
بێننەوە بیرتان هەژارێک،شاعیرێکی زاری کورد
داوەتێکی ڕەشبەڵەک بگرن لە دەوری گۆڕەکەم
یەکتری ماچ کەن بە یادم دڵبەر و دڵداری کورد”
6 – هەژار بۆ دەربڕینی ڕوانگە و بۆچوون،بۆ خۆی ئازاد و سەربەست بوو،کەوی مەکەن!
جێی ئاماژەپێدانە ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ڕۆژانی 28 و 29ی مانگی مای 2025 بە بەشداریی و ئامادەبوونی دەیان نووسەر،وەرگێڕ،ڕووناکبیر و سەدان لایەنگری تۆرە و زمانی کوردی لە هۆڵی مەولەویی زانستگەی سنە(لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) بەڕێوە چوو. ڕێوڕەسمەکە بە چەند پەنێلکێک و چەندان لێدوان و بەرنامەی هونەری و دواتر دابەشکردنی خەڵاتەکان کۆتایی هات و دیداری دواتری هەژار و سنە کەوتە ساڵی داهاتوو. ئامادەبوونی کتوپڕی شاعیری”ملوانکەی شین”واتە”شەریف حوسێن پەناهی”(1954)و بە بێ هیچ جۆرە شیعرخوێندنەوە یان کورتەئاخاوتنێک،خاڵێکی سەرنجڕاکێشی ئەم ڕێوڕەسمە بوو کە نەزانرا چ مەبەستێکی ئاشکرا و نەپندی لە پشتەوە بوو!
شارام نازری(1950)،گۆرانیبێژی ناسراویش سترانێکی پێشکەش کرد.پانێلێک لەسەر کوردانی خۆراسان بەڕێوە چوو، سپاهیی لایین و حسێنپوور لەسەر ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان و دیرۆکی شیعر لە لای کوردانی خۆراسان قسەیان کرد،دوکتۆر “عەبدوڕەحمان ئاداک”لەسەر ڕەوتی گەشە و پەرەسەندنی چاند و زمانی کوردی لە باکوور قسەی کرد،وەرگێڕ و نووسەر “ئازاد بەرزنجی”لە باشوورەوە لەسەر پێویستی زمانێکی یەکگرتوو بۆ نووسین قسەی کرد،ڕۆژنامەوان و توێژەری ئەدەبیی “عادڵ محەممەدپوور”،زمانی بە تەوەر بۆ گلێرکردنەوەی نەتەوەیەک لە بن چەترێکدا وەسف کرد و لەسەر دەوری هەژار لە لێکنزیککردنەوەی زار و بنزارەکان قسەی کرد. لە کۆتاییشدا براوە سەرەکییەکانی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بریتی بوون لە:کەوتنی ئاسمانەکان،جەبار جەمال غەریب(بۆ ڕۆمان)(1961)،بووژانەوەی کورد،ئیسماعیل شەمس(بۆ مێژوو)(1975)،کۆبەرهەمی پڕۆفیسۆر محەممەد کەمال(بۆ فەلسەفە)(1955)،تەشەیین نەزمی،عەبدوڕەحمان ئاداک(بۆ ڕەخنەی ئەدەبی)(1977)،فەرهەنگی زارەکیی موکریان،سەلاحەدین پایانیانی(1978) و
فەرهەنگی قەومیی شار و گوندێن خۆراسانی باکوور،عەلی ڕەحمەتی(1966). هەروەها ڕێز لە دەیان قەڵەمی دیکەیش نرا کە بریتینە لە: عەلیڕەزا خانی،بێهناز دڵشاد،سەیید ئارمان حسێنی،ئیبراهیم ئەحمەدی،کوورش ئەمینی،خوسرەو سینا،سەلاحەدین خەدیو،ڕەحیم لوقمانی،سەعید نەججاڕی(ئاسۆ)،عەلیڕەزا سپاهیی لایین،یۆنس ڕەزایی،عەلی ئولفەتی،ڕەئووف مەحموودپوور،بەرکەن بەرە،میکائیل ڕەحمانی،ئیرەج موردای،فەخرەدین ئامێدیان،کیوان ئازاد ئەنوەر،ڕەزا کەریم موجاوێر،ئیبراهیم شادمان،زەرکەریا بزدوودە،میراد میلان،ڕۆنیا چالی،سەرگوڵ ئارەش،بەسام مستەفا،زاهید ئارمی،لەیلا ساڵحی،شیلان گەیلانی،سەمیرا زەمانیی مونفەرید،فەرید سەفیاری،یەحیا عەلەوییفەرد،عەبدوڵڵا ئەمینی، و ئەسعەد زۆهرایی.
تێبینی:هەژار موکریانی،ساڵی 1966 ئەم کورتەپەیڤە بە زماندا دێنێت.
پەیڤێکیش ڕوو لە میدیاکاران: یەکەم،لە وانە و بنەما سەرەکییەکانی کاری ڕاگەیاندن،پەیجۆربوون،بەدواداچوون،وردبوونەوە و گەڕانی ژیرانە کەچی میدیاکاران مخابن تۆسقاڵێک خۆیان بەم پرسەوە مژول و خەریک نەکردبوو. پێویستە میدیاکار پێش بانگکردنی میوانێک(ستەیج،هەڤپەیڤین یان…)زانیاریی ورد کۆ بکاتەوە تا قووڵتر ئاوڕ لە پرسێک بداتەوە یاخۆ پێوەندی نزیکتر دروست بکات. دووەم،پێشکەشکار هەروەها پێویستە توانای کۆنترۆڵکردنی ستەیج و بەرنامەکەی لە ئاستێکی باڵادا بێت.
سێیەم،زمان،دەوری سەرەکی لەم بوارەدا دەبینێت کە هیچ بەردیدە نەکەوت.
چوارەم،ئامادەکارییەکی ئەوتۆم لە پێشکەشکاراندا بۆ ڕێوڕەسمێکی لەم چەشنە نەبینی و وەک بۆنە و کۆڕێکی ئاسایی خۆی دەنواند.
هۆمەر نۆریاوی
ژێدەر:
• بۆ کوردستان،هەژار،دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس،چاپی چوارەم،هەولێر،2001
• فەرهەنگی کوردواتەنی،ع.ع.شەونم،دەزگای دواڕۆژ،چاپی یەکەم،2020



ئاشکرایە رۆمان هەژموونی خۆی بەسەر زۆربەی ژانرە ئەدەبییەکاندا سەپاندووە و باڵادەستە، ئەمە تەنیا پەیوەست نییە بە ئەدەب و زمانی کوردییەوە، بەڵکو لە بەشێکی زۆر لە وڵاتان باڵا دەستە بەسەر ژانرەکانی تری ئەدەبدا، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رۆمان بە گشتی هاوشێوەی هەویرە، واتا چۆن بیشێلیت ئاوا دەتوانیت شتی تری لێ دروست بکەیت.
لەنێو ئەدەبی کوردیدا بەتایبەتی دوای راپەڕین، هەنگاوی زۆر گەورە نراوە و رۆمانی زۆر چاپکراون، بەڵام چەند رۆمانێک زیاتر چوونەتە نێو خەڵکەوە، ئەمەش شتێکی ئاساییە. ژمارەیەکی زۆر رۆمان هەن و چاپیش دەکرێن لە داهاتوودا، هەبوونیان لە نەبوونیان باشترە، چونکە ئەمە دەوڵەمەندیی زمان و ئاگایی نووسەران دەردەخات. (تابوتی پەیمانی خودا)، لە نووسینی سەڵاح جەلال، لەو رۆمانە ناوازانەیە کە هاتووەتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە.
ئەم رۆمانە بەشێواز و تەکنیکی سینەمایی نوسراوە، ئەفسانەی ناو رۆمانەکە نەبیستراوە و نووسەر لەسەر تەرزی سەردەمی تەکنەلۆژیا دروستی کردوون، ئەمەش وای کردووە رۆمانێکی قورس بێت بۆ خوێنەری ئاسایی
ماوەیەکی زۆربوو دەمویست بابەتێک بنووسم بە ناونیشانی: (جیهان لەژێر رەحمی زیرەکیی دەستکرد دا)، بەڵام ئەم نووسەرە لە رۆمانەکەیدا بەشێکی زۆر لە بۆچوونەکانی منی نووسیوەتەوە. ئیدی بمانەوێت یان نەمانەوێت، ئێستا تەکنۆلۆژیا گەیشتووە بە ئاستێک هەموو کارەکانی مرۆڤ دەکات، ئەمە ئەگەر 20 ساڵ پێش ئێستا بووایە لەوانەیە وەک نوکتە بەکاربهاتایە، بەڵام ئێستا هەموومان لەگەڵ سەردەمدا خۆمان گونجاندووە و کارەکانیشی ئاسان کردووین. لەم رۆمانەدا چەند بوونەوەرێکی ئاسمانیی کاراکتەرن و هەن، کاتێک چیرۆکی گوندێک و جیهان دەگێڕنەوە، بەزمانێکی تەواو قورس و تەکنیک و هونەری سینەمایی نووسراوە، زۆر ئاساییە خوێنەر سەرەتا لێی تێنەگات، چونکە بەستنەوەی چیرۆکەکان و دروستکردنی وێنەی نێو رۆمانەکە سەختن، زیاتر کارکردنن لەمیتادا بەو هۆیەوە بۆ بەشێک لە خوێنەران زەحمەتە بزانن، ئایا راناو و سیستمی گێڕانەوەی رۆمانەکە ژیریی دەستکردە، یان کامێرای هەسارەکەیە، یان راناوی کۆی ئێمە و ئەوانە؟ نووسەر بەمە، رەوتێکی نوێی بۆ رۆمانی کوردی داهێناوە.
رۆمانەکە بەشێواز و تەکنیکی سینەمایی نووسراوە، ئەفسانەی ناو رۆمانەکە نەبیستراوە و نووسەر لەسەر تەرزی سەردەمی تەکنۆلۆژیا دروستی کردوون، ئەمەش وای کردووە رۆمانێکی قورس بێت بۆ خوێنەری ئاسایی، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆر لە بابەتەکانی لە خەیاڵەوە سەرچاوەیان گرتووە و لەلایەن نووسەرەوە دانراون.
ئەوەی گرنگە لەم رۆمانەدا بەرجەستەکردنێکی تایبەتە بە (فەلسەفەی مەرگ)، کە نووسەر بەوە بەناوبانگە توانیویەتی ئەم فەلسەفەیە لە کارە ئەدەبیەکانیدا بەگشتی بەرجەستە بکات.
رووداوی رۆمانەکە دەگاتە سێ گۆشەی بەرمۆدا، هەموو سەرکردە زلهێزەکانی جیهان رەمزی دەسەڵاتن، بە ملیۆنەها کۆلارەی پشتیانەوە دەکەونە ناو زەریانەوە و ئەوەی رزگار دەبێت «تەنی فەزایی هەسارەکە و تابوتی پەیمانی خودایە بە ملیۆنان کۆلارەی قوربانییەکانی بوونەوە و پلاپیتۆی جندۆکەیە بە ئەسپی سفادلفاری و باڵندە سەمەندەلەکەوە». ئیتر لەسەر زەوی بوونەوەری تێیدا نامێنیت و بە گەیشتنی (تابوتی پەیمانی خودا)ش بۆ سەر هەسارەکە، هەموو بوونەوەران تووشی تاعوونی تابوتەکە دەبن. ئەوەی زیندووە لە گەردووندا ئەو کۆلارانەی قوربانییەکانن لە قابیلەوە هەتا ئێستا، لە رێی رەمزەوە لەسەر هەسارەکە زیندوو دەبنەوە.
فەلسەفەی مەرگ لەم رۆمانەدا
سەرەتا بابەتی مەرگ، وەک یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان، لەلایەن مرۆڤایەتییەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، مەرگ وەک شەپۆلێکی تاریک و ترسناک پەیوەستبوونی بە ژیانەوە هەیە، لەم رۆمانەشدا کۆمەڵێک لێکەوتەی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و میتافیزیکی و گەڕان بەدوای جوانیی مەرگ لەنێو پێکهاتەی ئەدەبیاتدا، لەوانە گێڕانەوە بەتایبەتی لە پێکهاتەی ئەم رۆماندا، دەیان پرسیاری سەرسوڕهێنەر دەسازێنێت.
لێرەدا تیشک دەخەینە سەر بناغەی ئەنسرۆپۆلۆژیی دووانەی مەرگ و ژیان، ئەو دووانەیەی نووسەری رۆمانەکە لە حەقیقەتی ژیانی مرۆڤەوە وەریدەگرێت وەک مرۆڤ، بە پلەی یەکەم مەرگە بۆ هەموو بوونەوەرێکی زیندوو، هاوسەنگی و چەسپاوی مەرگ لەنێو پێکهاتە و هێڵی گێڕانەوە و گۆڕانکاری ستوونی لە هێڵی ئەم رۆمانەدا لەناو (کات و شوێن) دا، گوتاری بەیەکدا چڕژانی دەقیان ئەفراندووە لەنێوان زەمەنەکاندا، پاشان هەڵبژاردنی کاراکتەرێک رووبەڕوو کار لەسەر مەرگ بکات، یان دەبێت بکوژێت یان دەکوژرێت لەناو ئاڵۆزیی مەرگێکدا، نە پرس دەکات نە کەس دەیناسێت، ئەمە ئەو فەلسەفەی مەرگەیە لەسەرەتای گەردوونەوە بووەتە دەرەنجامی هەموو بوونەوەرێکی زیندوو، گەرچی ژیان، تەکنۆلۆژیا و ئەلەکترۆن لەم رۆمانەدا هەنگاوی گەورە دەنێن، مەرگ وەک نهێنێیەکی ئاڵۆز، وەک مەتەڵێکی ئاڵۆز بەبێ چارەسەر دەمێنێتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک هالە و خەیاڵات-ی پەیوەستە بە جۆرێک لە ئەنتۆلۆژیای فیکری لەنێو گەڕان بەدوای دووانەی مەرگ و ژیان. لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر خۆی نەبەستووەتەوە بە کارەکتەرێکەوە، قورسیشە رۆڵی کاراکتەر دیاریی بکرێت، زۆر شێوەی نامۆی هێناوە وەک کاراکتەری تەکنۆلۆژی و بایۆلۆژی و ئاسایی و نیوە مرۆ و نیوە بوونەوەر و جندۆکە و شەیتان، ئەمە لەلای من زۆر جوانتر بوو، لەبەرئەوەی ئەو شێوازە تەقلیدییە بشکێنین لە ئەدەبی جیهاندا هەیە و تەنیا یەک کەس کارەکتەری سەرەکیی چیرۆکەکە بێت. دەکرێت ئەم رۆمانە بکرێت بە دەروازەیەک بۆ تازەگەری لە رۆماندا، لەبەرئەوەی نووسەر وەک ئەوانیتر خۆی بە چەند بابەتێکەوە نەلکاندووە، بەتایبەت لە رووی کارەکتەرەوە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا بوێرییە. پرسیارەکانی نێو ئەم رۆمانە لەسەر بوون و فەلسەفەی مەرگ و زانستەکان، دەمانخەنە ناو شەپۆلەکانی جیهانەوە. بۆچی؟ لەبەرئەوەی لە دوای خوێندنەوەی ئەم رۆمانە، جیهانبینییەکی جیاواز و خوێندنەوەی تایبەتمان هەیە بۆ رووداوەکان بەگشتی، لەبەرئەوەی نووسەر چەند پرسێکی مرۆیی و سیاسی دەورووژێنێت و کاری لەسەر دەکات.
خاڵێکی تر لەوەی وایکردووە رۆمانێکی قورس بێت بۆ خوێنەر ئەوەیە، ناوی کارەکتەرەکان قورسن و تێگەیشتن لێیان کاتی دەوێت، ئەگەر کەسێک خوێنەرێکی جدی نەبێت، ناتوانێت وەک خۆی لێی تێبگات. بە رای من نووسەر لەبەر دوو خاڵ وایکردووە:
یەکەم: لەبەرئەوەی ئێمەی کورد لە چاو نەتەوەکانی تردا، داهێنانێکی ئەوتۆی گەورەمان نەکردووە شایەنی باس بێت، بەتایبەت تر لە بواری زیرەکیی دەستکردا، ئێمە تەنیا بەکارهێنەرین.
دووەم: لەبەرئەوەی بکرێت بە رۆمانێکی جیهانی و وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی دیکە و بەتایبەت تر بۆ ئینگلیزی ئاسانتر بێت.
یەکێک لەو کارەکتەرانەی جێگەی سەرنجە (موزیک)ە کە منداڵێکی بچووکە، کاتێک بوونەوەرە ئاسمانییەکان دێنە گوندەکەیان. خۆی و خوشکەکەی لەماڵ دەبن، هەموو خەڵک هەڵدێن و ئەو لەماڵەوە بەجێ دەمێنێت و بوونەوەرەکان دەیبەن. کاتێک زۆر دەگری ئەوانیش سەگێکیان لەگەڵ دەبێت، ئیتر بەشیری سەگ ژیر دەبێتەوە. دواتر هەر بەناوی سەگەکەوە بانگی دەکەن و پێی دەڵێن: (جۆرج)، هەتا کۆتایی هەر بە (جۆرج) دەمێنێتەوە. دواتر لە رێگەی جادووگەرێکەوە نیوەی دەکەن بەبوونەوەر و نیوەکەی تری بە مرۆڤ. کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی لەبەرئەوەی زانیارییان بۆ کۆبکاتەوە، تەماشا دەکات، (سینارۆی) خوشکی لە بەلەمەکەدا خنکاوە و باوکی دوای ئەوە مردووە، چیرۆکەکان لە زاری دایکییەوە دەزانێت. چیرۆکەکە زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام دەکرێت بکرێت بە رۆمانێکی جیهانی، لەبەرئەوەی دەقێکی نامۆیە و لەنێو کورد و بەشێک لە نەتەوەکاندا ئەمە یەکەم رۆمانە بەو شێوازە نووسراوە، چونکە وێنەی داهاتوومان نیشاندەدات و پێمان دەڵێت: ئیدی هیچ شتێک بە نهێنی نامێنێتەوە.
دەکرێت سەد ساڵی دیکە بوونەوەرە ئاسمانییەکان حوکمی جیهان بکەن و هەموو ژیانی ئاسایی ئێمە بە کلیکێک ببیننەوە، نووسەر ئەوەمان نیشاندەدات جیهان بەرەو تاکگەرایی دەڕوات، بەشێکی زۆر لە کاراکتەرەکان تەنیان، یان بەتەنیا دەژین. ئەمە یەکێکە لە خاڵە نەرێنییەکانی زیرەکیی دەستکرد، چونکە وادەکات رۆبۆت کارەکانی مرۆڤ بکات و ئیدی هیچ جێگەیەک پێویستی بە مرۆڤ نەبێت و هەموو لە ماڵێکدا بەتەنیا بژین. ئەمەش وادەکات مرۆڤ دوای ئارەزووە جەستییەکانی بکەوێت.
نووسەر ئەم وێنەیەمان زۆر بە جوانی نیشاندەدات. کاتێک هەموو کەسەکان لە ماڵێکدا بەتەنیا دەژین، ئیدی هیچ نامێنێت کاری لەسەر بکەن، جگە لە خۆیان و ئارەزووەکانیان. ئەمەش زیاتر وێنەی تاکێکی ئەوروپی نیشاندەدات لە ماڵێکی رووبەر بچووکدا کە لەگەڵ سەگێک یان پشیلەیەکدا دەژین. ئەمەش رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ هاوڕەگەزبازی، کاتێک نووسەر دووبارە ئەم باسە دەورووژێنێت و وێنەیەکی تەواو نامۆ بۆ کۆمەڵگەی ئێمە نیشاندەدات. پێویستە بڵێین، جیهان لە سایەی زیرەکیی دەستکرددا شارستانییەت و مرۆڤایەتی خۆی لەدەست دەدات، بۆچی؟ لەبەرئەوەی هەموو مرۆڤەکان بیر لە خۆیان دەکەنەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنیا هەوڵدانە بۆ تێرکردنی سک، دواتر تێرکردنی ئارەزووەکان و هیچ بیر لەوە ناکەنەوە بە چ رێگەیەک تێری دەکەن. ئەوەی لێرەدا دەبێتە پرسیار ئەوەیە، ئایا رووداوەکان دەبن بە راستی؟
هەر دەقێک یان هەر رۆمانێک دەنووسرێت بە خەیاڵ، لە داهاتوودا دەبێت بە دوو شت: یان ئەوەتا دەبێت بە واقعی کۆمەڵگە و جیهان، یاخود دەبێت بە ئەفسانە، بەڵام بەشێکی زۆر لەو رووداوانەی لەم رۆمانەدا روودەدەن، بوون بە واقعی کۆمەڵگە و جیهان. خاڵێکی بەهێزتری ئەم رۆمانە کە هەست دەکەم لەلای خوێنەران جێگەی سەرنجە، ئەویش خوێندنەوەیە بۆ رووداوە سیاسییە جیهانییەکان. لە رۆمانەکەدا سۆپەرمانییەتێکی بێوێنە دەبینین. نووسەر بەبێ ترس کار بە سەرکردەی وڵاتە زلهێزەکان دەکات، وەک (نەتانیاهۆ، جۆو بایدن، ڤلادیمێر پوتین و شی جی بینگ و دۆناڵد ترەمپ)، وەک ئەوەی دادگایی جیهان بکات و شۆڕشی سپی یاسا و رێڕەوی جیهان بگۆڕێت، خۆ ئەگەر واش بێت بۆنا؟ چونکە گۆڕانکاریی لە جیهاندا لە رێی رۆمانەوە دەکرێت.
هەر رۆمانە کۆمەڵگە و دەسەڵاتەکان دەگۆڕێت، هەر بۆیە نووسەر دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێت کە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان لە رێگەی زیرەکیی دەستکرد و تەکنۆلۆژیاوە دەتوانن هەژموونی خۆیان بەسەر وڵاتەکانی تردا بسەپێنن و هەلی کۆمەڵکوژییش زیاترە، لەبەرئەوەی گەیشتووین بە ئاستێک هیچ نهێنییەکمان نەماوە، بۆیە دەبێت وردتر کار لەسەر بەکەلتورکردنی خۆمان و دابونەریتمان بکەین، چونکە ئێمە ئێستاش لەژێر مەترسیی جینۆسایدداین، خاک و زمان و گەنج و کۆمەڵگەمان داگیرکراوە. وەک پێشتر باسمان کرد، نووسەر بەبێ پەردە ناوی سەرکردەکان دەهێنێت، بۆیە دەبێت بڵێین ئەمەش یەکێکە لەو خاڵانەی وادەکات بەجیهانیی بکەین و هەموو خەڵک پێی ئاشنابن.
رۆمان دەبێت لە داخراویی ناوچەییەوە بپەڕێتەوە بۆ جیهان. پرسیار بکەین: کامەیە جوگرافیای ئەم رۆمانە؟ هەسارەی خۆرهەڵاتە، یان گوندی دۆلفین و وڵاتی کەهرۆ موگناتیسییەکە؟ لە کاتێکدا زۆر رووبەر لەسەر زەوی و هەسارەکان نیشاندەدات؟ بەمەش لە رەهەندی جیهانیشەوە پەڕیوەتەوە بۆ هەسارەکانی گەردوون.
پرسیارەکانی ئەم رۆمانە لە رووی زانستی و ئەدەبی و هونەرییەوە خوێنەر سەرقاڵ دەکەن و رۆمانەکە دیالۆگی نەتەوەکانە. ئەگەرچی رۆمانی کوردی بەگشتی هێشتا لە داخراویی ناوچەیی و گێرانەوەی مێژوودایە، بەڵام ئەم رۆمانە ئەو تەقلیدەی تێپەڕاندووە و جیاوازە.
نووسینی: محەمەد سۆران

هاوولاتییە عێراقییەكان توڕە بوون لەوەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا رۆناڵد ترامپ, 4 لە ئەندامانی بلاك وتەری ئازاد كرد, كە تۆمەتبار بوون بە كوشتنی 14 هاووڵاتی سڤیلی عێراقی لە گۆڕەپانی نسور لە سەپتەمبەری 2007, هەرچەندە كۆمپانیاكە بۆ هەر كوژراوێك جگە لە یەكیان 100000 دۆلارو بریندارەكانیش هەر یەكەی 50000 دۆلار قەرەبووی ژماردووە.
لەسەر دانانی ئاڵای كۆنی عێراقی لە كۆبونەوەی نێوان شاندی حكومەتی ئوردن و عێراق, وەزیری كشت و كاڵی عێراقی محەمەد خەفاجی داوای لە حكومەتی ئوردنی كرد داوای لێبوردن بكات, كەچی حكومەتی ئێستای عێراقی كە میراتگیری حكومەتی پێشووی بەعسی روخاوە, تا ئێستا ئامادە نییە داوای لێبوردن لە قوربانیانی تاوانەكان رابردووی كوردستان و عێراق بكات, قوربانیان ژمارەیان 16 كەس نییە, بەڵكە دەیان هەزاری ئەو ژمارەیەیە, وە دسیەكە ئاڵایەكی بە هەڵە دانراو نییە, بەڵكە 4049 گوندی تەنها لە كوردستان لە گەڵ زەوی تەخت كردووە, زیاتر لە 185 گوندو شاری كیمیابارانكردووە, نزیك ملیۆنێك هاووڵاتی كۆمەڵكوژ كردووە, ژێر بیابانە پان و بەرینەكانی عێراقی تژی كردووە لە روفاتی قوربانیان, لە كوێوە هەڵیدەكۆڵیت ئێسك و پرۆسكی مرۆڤت بۆ دەردەكەوێت, وڵات بۆتە گۆڕێكی بە كۆمەڵی پان و بەرین ئەمسەرو ئەوسەری نییە.
كلتوری داوای لێبوردن كردن
كلتوری داوای لێبوردن كردن, كلتورێكی مرۆڤدۆستانەی مۆدێرنە, كلتوری كۆتایی كەلە رەقی سستەمی دەرەبەگایەتی پیاوسالارییە, هەست كردنە بە هەڵەی رابردوو, دان پێنانە بە تاوان, پاككردنەوەی ویژدان و رزگاربوونە لە دڕندەیی, پاككردنەوەی مێژووە لە ناشرینییەكان رابردوو, گەردن ئازایییە لە قوربانیان, هەرچەندە هەموو بۆچوون و كەسەكان ناتوانن خۆیان لە دڕندەییەكان رابردوو پاك بكەنەوە, كلتورێكە ئازایەتی دەوێت بۆ بەرەو روبوونەوەی رابردووی رەش.
بۆ نایكەن؟
20 ساڵە لە هەمبەر ئەو تاوانانەی لە رابردوودا دەوڵەتی عێراق بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان ئەنجامی داوە، داوا دەكرێت سەرۆك كۆماری عێراق وەك هێمای باڵای وڵات داوای لێبوردن بكات.
ئەركی جەنابی تاڵەبانی و بارزانی و فوئاد مەعسوم و بەرهەم ساڵەح بوو پێشتر ئەم كارە بكەن،” بارزانی مانگێك بووە سەرۆك كۆمار” دەبوایە ئەو ئەركەیان وەك كاری یەكەمیان جێبەجێ بكردبایا، دەبوایە بەدوای سوێند خواردنەكانیان یەكسەر بەم ئەركە هەڵبستانایا, دەیان جار ئەم داوایەی بەرەو رویان كرایەوە، كەچی وەڵام نەبوو، ئەوان نەیانتوانی بە ئەركی ئەخلاقی خۆیان هەڵبستن و سەروەریەك بۆ مرۆڤایەتی و مێژوو و خۆیان تۆمار بكەن. داواكارییەكە تەنها بۆ كورد نەبوو بەڵكە بۆ مرۆڤایەتی بوو، ناویان لە ریزی ئەوانەدا تۆمار دەكرا لە وڵاتانی خۆیان بەو شێوە هەڵوێستە مرۆیانە هەڵستاون، ئەوان مێژوو لە یادیان ناكات.
دكتۆر لەتیف رەشید تۆ ئەنجامی بدە
ئێستا ئەم داواكارییە دەخەینە بەردەست دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری ئێستای عێراقی فیدراڵ, بەڕێز خاوەند شكۆ د. لەتیف لە كاتێك ئێوە باش دەزانن ئەم داواكارییە ئەركەو بەناوی دەوڵەتی عێراقەوە بەم كارە هەڵبستن, ئێمە پێویستمان بە وتەی سۆزداری و كردەی پۆپۆلیستی نییە, ئێمە دەمانەوێت لە گەڵ مێژووی ئەم وڵاتە ئاشتمان بكەنەوەو هاوكات دڵنیاشمان بكەنەوە ئەوجۆرە تاوانانە لە داهاتوودا دوبارە نابنەوە, بەوەی بەناوی دەوڵەتی عێراق و واژۆی خۆتانەوە داوای لێبوردن لە گەلی كوردستان و گەلانی عێراق بكەن, بەڵگەنامە شاراوەكانی رابردوو هەموو ئازاد بكرێن, تۆمەتبارانی تاوانە زەقەكان هەموو دادگایی بكرێن, عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی, قەرەبووی قوربانیان بكرێتەوەو مۆنمێنتی یاداوەری بۆ سەرجەم قوربانیان لە پایتەختی عێراق دروست بكرێت.
لێبوردەیی چۆنە؟
لەم مەڵبەندەی جینۆسایدە كە ناوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ئەم وڵاتەی ئێمە كە ناوی كوردستانە، شوێنێك پنتێك نییە بۆ لێبوردەیی مرۆڤەكان، روباری خوێن، دنیایەك هەڵە، دڕندەیی, بونەتە بەشێك لە مێژوو و رۆشنبیری و كلتوری هەرێمەكە, بۆیە دان نان بە راستییە تاڵەكان رابردوو و ئێستا و داوای لێبوردن كردن بەشێكە لە ساڕێژی برینەكان, هەنگاوێكە روو لە ئایندە.
مێژوویەك ئێمە دەبەستێتەوە بەم وڵاتانەوە كە لە ناو خوێن و ئێسك و پروسكدا نغرۆ بووە، بۆ سڕینەوەی ئەو تاڵیانە پێویستمان بە دادپەروەرییە، لێ دادپەروەری و ئاشتەوایی پێكەوە گرێدراون، بە بێ یەكەم ئەنجامدانی دووەم زەلیلكردنە و هەرگیز بەدی نایات، وەك ئەوەی سیاسییەكانی كورد دەیكەن، لێبوردەیی هەموو كات دوای دان نان بە راستییەكانی تاوانەكان و دادپەروەرییەوە دێت، تاوانبار و قوربانییەكان لە ئاوێنەی دەرخستنی راستیەكانی رابردوەوە وەك ئەوەی هەن دەردەكەون نەك وەك ئەوەی لە تاوانەكانی رابردوو بشوردرێنەوە، كارێكی زۆر ناشایستەو ناڕەوایە داوا لە قوربانیانی تاوانەكان بكرێت ئاشتەوایی بكەن، لە كاتێكدا هێشتا دادوەری بە ڕۆڵی خۆی هەڵنەسابێت و دان بە راستییەكانی تاوانەكان نەنرابێت و تاوانباران دادگایی نەكرابێتن لە پێناو رزگار نەبوون لە سزاو بە دكۆمێنت كردنی تاوانەكان و دەرخستنی راستییەكان و نووسینەوەی روداوە تاڵەكان !!.
چۆن فێر بین لە ئەزموونی باشووری ئەفریقا؟
لە ئەزموونی خوارووی ئافریقیاوە فێر بین كە”باسكردنی سەرچاوەی تاوانەكان، دانپێنان، قەرەبووكردنەوە، دان نان بەو تاوان و كارەساتانەی لە رابردوو روویان داوە، هەندێك جار زۆر پڕ بایەخترە لە زانینی حەقیقەتەكانی بابەتەكە، ئەگەر چی مەرج نییە هەموو ئەو كەسانەی كە ئازاریان چەشتووە پێویستیان بە داوای لێبوردن كردن هەبێت بەشێوەیەكی فەرمی تا ناكۆكیەكان ڕابردوو لەبیر خۆیان ببەنەوە، لێكۆڵینەوە لە پرۆسەی لێخۆش بوونی “كۆمسیۆنی حەقیقەت و پێكهاتنەوە لە باشووری ئافریقا” ئەوە پیشان دەدات كە قەبوڵكردنی سەرەنجامەكان تا ئەندازەیەكی زۆر زیاد دەكات، كاتێك قوربانیانیان كەسوكاری قوربانیەكان دانپێنانێك و داوای لێبوردنێكی شەرعییان پێ دەگات.”پێكهاتنەوە چارلس ڤیلا ڤیسیستۆ”..
بۆ قەرەبووكردنەوە؟
قەرەبووكردنەوە تەنها پاداشتی مادی نییە لە بەرامبەر ئەو زیانانەی لە قوربانیان كەوتووە, بەڵكە خۆی لە پاداشتی مادی یان ڕەمزی یان پێكەوە دەبینێتەوە, ڕەنگە پاداشتی دارایی بێت یان پۆزش و داوای لێبوردنكردن بێت لە قوربانیان یاخود هەردووكیان پێكەوە, نابێت لە یادمان بچێت كە بژاردن هەم قەرەبووكردنەوەیە و هەم پەیمانیشە بۆ دوبارە نەكردنەوەی تاوانەكانی ڕابردوو لە ئایندە, ئێمە لەم مەڵبەندی جینۆسایدە پێویستمان بەمەیان زیاترە كە روداوەكان رابردوو دوبارە نەكرێنەوە, جارێكی دیكە نەمان بەنەوە بۆ ناو قەسابخانەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و شانزەی سێ, وەك دەبینین بەردەوام لەناو بازنەكەداین و لیچی دەرناچین, لە كاتێكدا نە قەرەبوو كراوینەتەوە نە داوای لێبوردنیشمان لێكراوە, نە وڵاتیش بۆتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی, بۆیە روداوە تاڵەكان رابردوو لە ژینگەیەكی وادا ئاساییە دوبارە ببنەوە, وەك بەردەوام دوبارە دەبنەوە لە شەنگالەوە بۆ دوز و سبایەكەر و لە داهاتووشدا بۆ ناوەكانی دی, راستە ئەمانە رابردوو ناگۆڕن و ژیان بۆ قوربانیان ناگەڕێننەوە, وەلێ ژیان بۆ داهاتوو دور لە تاوان مسۆگەر دەكەن, قوربانیان هەست بەوە دەكەن گوێبیستی داواكارییەكانیان بوونە.
قەرەبووكردنەوە كەرامەتی مرۆڤایەتی و هەندێك لە زیانە مادییەكان دەگەرێنێتەوە بۆ قوربانیان, بۆ ئەوانەی مافیان پێشێل كراوە, بۆیە مافی قەرەبوو مافێكی بێ ئەملاو ئەولای سازش هەڵنەگرتووی قوربانیانی كوردستانە, كەسیش بۆی نییە بە ناویانەوە ئەو سازشە بكات ئەگەر لە ترۆپكی دەسەڵاتیش بێت, دەبێت تەنها خۆیان لە بەرامبەر ئەو زیانانەی پێیان گەیشتووە بەم كارە هەڵبستن.
بەرپرسیارێتی عێراق وەك دەوڵەت
دەوڵەتی ئەنجامدەری تاوان كە عێراقە, نابێت لە بەرپرسیارێتی تاوانەكانی ڕابردووی عێراق هەڵبێت, تاوانی جینۆساید بەرپرسیارێتی دەوڵەتە، چونكە ئەو تاوانەی ئەنجام دراوە بە چەك و كەرەسەی سەربازی و توانا و ئیمكاناتی دەوڵەت ئەنجام دراون، ئەم بەرپرسیارێتییە بە گۆڕینی سستەم و رژێم و حكومەتەكان كۆتاییان نایات, بەڵكە بۆ هەتا هەتایە لەگەڵ دەوڵەتەكان و جێگرەوەكانیان بەردەوام دەبێت تاكو بەدی دێت لە داوای لێبوردن كردن و قەرەبووكردنەوەو سزادانی بكەران و جێگیر كردنی لە مێژووی وڵاتدا.
تەنانەت بە سزادانی بكەرانیش كۆتایی نایات, چونكە بكەر بە چەك و تفاقی عێراق تاوانی ئەنجام داوە. عێراقی ئێستا كە داوای لێبوردن دەكات و قەربووی قوربانیان دەكاتەوە, لە بەر ئەوە نییە بەرپرسە لە تاوان و هەڵەكان ڕابردووی سەدام, بەڵكە لە بەر پابەند بوونیەتی بە بەرژەوەندی گشتییەوە و كاركردنیەتی بۆ دووبارە تێكەڵكردنەوەی قوربانیەكان بەكۆمەڵگاو گەڕاندنەوەی كەرامەتە بۆیان و متمانەیان دەداتێ بەوەی عێراقی داهاتوو ئەوەی رابردوو نییە, لە تاوانەوە گواستراوەتەوە بۆ پۆزش هێنانەوە, لە ئەنجامدانی جینۆسایدەوە هاتۆتە سەر واژۆكەرانی پەیمانامە نێودەوڵتیەكانی بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر تاوانە مەزنەكان, تا ئەمانە نەكات, دوبارە بونەوەی تاوان لەكات و ساتدایەو هیچ گۆڕانكاریەك نەكراوە, وەك تا ئێستا لە ناو بازنەی رابردووداین.
خۆ پاككردنەوەی دەوڵەت
بە داوی لێبوردن كردن بەرپرسیارێتی هەڵگرتنی ئەو تاوانە گەورانەی لە ڕابردوودا ئەنجامدراون, تاكە زەمانەتی هاوسەنگی ڕاگرتنە لە نێوان مافی قوربانیان و بەرپرسیارێتی تاوانكاران, دەوڵەت بەردەوام دەبێت لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی سیاسەت و كاری فەرمانڕەواكانی پێشووی خۆی.
ئەو بەرپرسیارییەتی هەڵگرتنە مانای تاوانبار بوون ناگەیەنێت, بەڵكە خۆ پاككردنەوەو شۆردنەوەیە لێی, پاككردنەوەی دەوڵەتە لەو ڕابردووە تاڵە خوێناوییە پڕ لە تاوانە كە لەم وڵاتە رویانداوە, وە خودیشە لە ئەرك و بەرپرسیارێتی, شۆردنەوەی وڵاتە لە شوێنەوارەكانی تاوان دڕندەیی رابردوو, شوردنەوەی ولاتە لە گازی خەردەل و خوێن و روفاتی ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكان و پەتی سێدارە, ئەمە لە باشووری ئافریقیا و شیلی و ئاڵمانیاو ئەرجەنتین و ….. تەواوی ئەو وڵاتانەی گۆڕانكاری تیایاندا ئەنجامدرا لە پاش دەسەڵاتی نازیەت و ئاپارتاید و دیكتاتۆریەت پەیرەو كرا, كوردیش چاوەڕوانی دەكات لە ئێراقی دوای سەدام حوسێن كە ئێستا ئێوەی بەڕێز سەرۆكین ببێتە پرنسبێكی دەسەڵاتداریەتی داهاتوو, ئەوەی لە عێراق كراوە نەك كەمتر نییە لەوەی لەو وڵاتانە كراوەو بگرە بارتەقای چەندینیانە.
سەرۆكی شیلی چی كرد؟
سەرۆكی شیلی Ricardo Lagos هەڵستا بە ناردنی نامەی پاساو هێنانەوەی كەسی یان داوای لێبوردنكردن بۆ سەرجەم كەسوكاری قوربانیانی دەست ڕژێمی سەربازی پێشوو بە سەركردایەتی بینۆتشە, ئەم پرۆسەیە لە ساڵی 1996 ەوە بۆ 2008 درێژەی كێشا, كەچی سەرۆك كۆمار خۆی قوربانی و نەیاری ئەو دەسەڵاتە بوو كە تاوانی ئەنجام دابوو, ئەو نامانەی ناردی بۆ سەرجەم قوربانیان ئەویان نەكردە تاوانبار, بەڵكە نامەكانی وڵاتی لە تاوانەكانی بینۆتشەی تاوانبار شوشتەوەو ناشرینیەكانی پاككردەوەو خۆشی بردە ریزی سەركردە مەزنەكانەوە, بۆیە دەبێت عێراقیش لە تاوانەكانی سەدام حوسێن بشۆردرێتەوە, بۆ ئەوەی ئەوكارە بكرێت پێویستمان بە مرۆڤە بۆ مێژوو, كێ ئەوە بكات شوێن لە مێژوو دەگرێت.
ئەڵمانیاو هەنگاوی مەزن
قوربانیانی دەستی ڕژێمی نازی ئاڵمانیا, لە پاڵ قەرەبووی مادی, هەر یەكەیان نامەی سەرۆك كۆمار یوهانز راو” 1931-2006″ لە پارتی سۆسیال دیموكرات یان پێگەیشت, كە لەساڵی 1999 ەوە بۆ 2004 سەرۆك كۆماری وڵات بوو, لە نامەكەیدا داوای لێبوردنی لە قوربانیانی دەسەڵاتی نازی هیتلەر كردبوو”تعویز العمال الاسترقاقیین والقسریین فی المانیا النازیە-یونامی”, لە دوا هەڵوێستیشدا بڕیار درا جووە جەزائیرییەكان كە زۆرینەیان لە فەرەنسا دەژێن, ئەوانەی لە هۆلۆكۆست رزگاریان بووە, هەر یەكەیان بە 2300 ئیرۆ قەرەبوو بكرێنەوە.
هەروەسا سەرۆكی ئەڵمانیا یواكیم غاوك 1940, سەرۆك لە ماوەی 18-3-2012 بۆ 18-3-2017 دانی بەوەدا نا كە ئەڵمانیا بەرپرسیارێتی بەشێك لە جینۆسایدی ئەرمەنی دەكەوێتە ئەستۆ.
ساڵی 2008 ئەنغێلا مێركلیش داوای لێبوردنی لە ئیسرائیل كرد بەرامبەر بە هۆلۆكۆست, وتی ئەڵمانیا هەست بە شەرمەزاری دەكات, وە ساڵی 2004 غێرهارد شرۆدەر داوای لێبوردنی لە گەلی روسیا كرد بەرامبەر بە تاوانەكانی نازیەت.
سەرۆكی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا فرانك فالتر شتاینمایر لە ئایاری 2021 داوای لێبوردنی لە گەلانی جینۆسایدكراوی نامیبیا كرد. ئەڵمانیا سێ هەنگاوی نا لەو بوارە” دروستكردنی مۆنمێنت, داوای لێبوردنكردن, قەرەبووی مادی”.
ئەڵمانیا كە لە ساڵی 1884 ەوە بۆ ساڵی 1915نامیبیای داگیر كردبوو, داوای لێبوردنی كرد بەهۆی ئەوەی لە نێوان ساڵانی 1904 بۆ 1908 دەیان هەزاری لە گەلانی هیریرو نامای لە نامیبیا كۆمەڵكوژ كردبوو ” 65000لە گەلی هیریر, 10000 لە گەلی ناما”, بە هەردوولایان 75%ی ئەو گەلانە بوون, بە گشتی وا مەزەندە دەكرێت ژمارەی قوربانیان بگاتە 100000 كەس.
ئەم تاوانانەش بەهۆی بەرهەڵەستیكردنیان لە زەوتكردنی زەوی و ئاژەلەكانیان كە ئەڵمانەكان دەیانەویست ئەنجامی بدەن.
ئەم تاوانەش بە یەكەم كۆمەڵوژی سەدەی بیست ناونراوە, ئەڵمانیا قەرەبووی قوربانیانی كردەوە بە 1,1 ملیار ئیرۆ بەڵام لەماوەی چارەكە سەدەیەك, كەسوكاری قوربانیان بە رێكەوتنەكەو شێوازو قەبارەی قەرەبووەكە رازی نین.
هەرچەندە ئەڵمانەكان هێشتا زۆر برینی گەلان ماوە ساڕێژی بكەنەوە نموونە لەوانە لە نیسانی 1941 نازییەكان یۆنانیان داگیركرد, ئاڵای خۆیان لەسەر ئەكرۆبۆلیس هەڵكرد, لە دوای سێ ساڵ و نیو داگیركاری وڵاتیان بە كەلاوەیی بۆ یۆنانییەكان جێهێشت, لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە, یۆنانیەكان داوای قرەبوو دەكەنەوە لە دەسەڵاتداری ئەڵمانەكان وەك جێماوی یاسایی رژێمی هیتلەر, حكومەت و پەرلەمانی یۆنانی داوای 300 ملیار دۆلار قەرەبوكردنەوە دەكات, تا ئێستا یۆنانییەكان تەنها 115 ملیۆن مارك و 25 ملیۆن دۆلاریان وەك قەرەبوو وەرگرتووە, كە پێی رازی نین, پۆڵۆنییەكانیش هەمان داواكارییان لە ئەڵمانەكان هەیە.
ئیتاڵیاش هەنگاوی ناوە
ساڵی 2008 سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا سیلفیۆ برلسكۆنی بە فەرمی داوای لێبوردنی لە گەلی لیبیا كرد بۆ سەردەمی كۆڵۆنیالیزەكردن, وە بڕیاری دا 5 ملیار دۆلار لە ماوەی 25 ساڵدا وەك قەرەبوو لە شێوەی سەرمایەگوزاری بدات بە وڵاتان و گەلانی زەرەر مەند لە داگیركاری ئیتاڵیا.
رۆتە ناچاربوو داوای لێبوردن لە بازرگانیكردن بە كۆیلەوە بكات
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا مارك رۆتە لە رێكەوتی 19-12-2022 داوای لێبوردنی كرد لە رۆڵی رابردووی هۆڵەندا لە بە كۆیلەكردن, وە تاوانی كۆیلەكردنی مرۆڤی وەك تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناساند كە باپیرانی ئەوان ئەنجامیان داوە.
بەناوی حكومەتی هۆڵەندییەوە داوای لێبوردنی كرد, لە هەموو ئەو كۆیلانەی لە جیهاندا ئازاریان لەم كارە بینیوە لەسەر دەستی هۆڵەندییەكان, وتی داوای لێبوردن لە نەوەكانیان دەكەم.
هۆڵەندا لانی كەم بە وتەی خۆیان ماوەی 250 ساڵ گلاوەنەتە بە كۆیلەكردنی مرۆڤەوە, لەو ماوەیەدا لانیكەم نیو ملیۆن ئەفریقی بە كۆیلە كردووە.
رۆتە پێشتر دەیووت ئەم دۆسیەیە كۆنە و ماوەی زۆری بەسەردا تێپەڕ بووە, وەلێ دوایی گەیشتە ئەو بڕوایەی سەدان ساڵ چەوساندنەوەو زەبروزەنگ كاریگەری لە سەر ئێستا دادەنێت.
ساڵی 1863 كۆیلەداری لە هۆڵەندا قەدەغە كراوە, وەلێ تا ساڵی 1873 كۆیلەداری لە هۆڵەندا هەر هەبووە.
هەرچەندە رەخنەگرانی پرۆسەكە پێیان وایە, قەرەبووی 200 ملیۆن ئیرۆ بەس نییە بۆ 400 ساڵ كۆیلەكردن, كاتی ئەوەش هاتووە راستییەكان هەموو بوترێت- أحفاد اڵافارقە: اعتژار هولندا عن ماچی العبودیە لیس كافیا
HTTPS://ALGHAD.COM/%D8%A3%D8%AD%D9%81%D8%A7%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%81%D8%A7%D8%B1%D9%82%D8%A9-%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B0%D8%A7%D8%B1-%D9%87%D9%88%D9%84%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D8%B9%D9%86-%D9%85%D8%A7%D8%B6%D9%8A-%D8%A7/
فەرەنسا داوا دەكات توركیا داوای لێبوردن لە ئەرمینیا بكات, وەلێ خۆی لە جەزائیۆی ناكات
شیراك سەرۆكی كۆچكردووی فەرەنسا داوای لێبوردنی كرد لە بەرامبەر دەستگیركردنی 13 هەزار جولەكە لە پرۆسەی ئەلفیل دیف لە ساڵی 1942 لە میانی جەنگی جیهانی دووەم و پاشان بە كۆمەڵ كوشتنیان لە لایەن هیتلەرەوە, هەرچەندە ئەو وەك بیروباوەڕ و پرۆسە لێی بێبەرییە.
هەروەها بەپێی ئەو یاسایەی كە پەرلەمانی فەڕەنسا پەسندی كردبوو كۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری فەڕەنسا ناچار كرا تا ساڵی ٢٠١٥ قەرەبووی كەسە ماوەكانی هۆلۆكۆست بكاتەوە بەو پێیەی كاتی خۆی ئەم كۆمپانیایە یارمەتی ئەڵمانیای دابوو لە گواستنەوەی جولەكەكان لە فەڕەنساوە بۆ كەمپەكانی ئەشوڤیتس، بە هەمان شێوەیە لۆبی جولەكە لە ئەڵمانیاش توانی كارێك بكەن پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاسایەك دەربكات كە حكومەتی ئەڵمانیا ناچار بكات قەرەبووی جولەكەكان بكاتەوە.”
پەیسەر- چۆن دەتوانرێت دەوڵەتی عێراق پابەند بکرێت بە قەرەبووکردنەوەی ئەنفال و هەڵەبجە؟
https://www.peyserpress.com/detail/7644
لێ هەر فەرەنسا بەرامبەر كۆمەڵكوژی جەزائیرییەكان نكۆڵی كرد, لە ساڵی 2008 عەبدالعەزیز بلخادم ئەمینداری گشتی بەرەی ئازادیبەخشی جەزائیری داوای لە فەرەنسا كرد داوای لێبوردن بكات وقەرەبووی 132 ساڵ داگیركاری و كۆمەڵكوژیان بكاتەوە, كە لە رێكەوتی 19-3-1962 شەڕ كۆتایی هات, تەنانەت فەرەنسا تاكو ساڵی 1999 دانی نەنا بە بوونی شەڕەكەش, هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر رابردووی داگیركاری جەزائیر سەختە بۆ سیاسییەكان, چونكە لەناو فەرەنسا 7 بۆ 8 ملیۆن كەس پەیوەندی راستەوخۆیان بە شەرەكەوە هەیە, ئەمانەش لە هەڵبژاردندا هێزێكی مەزنی دەنگدەران پێك دەهێنن, بەسەر نەیارو لایەنگردا دابەش بوونە.
هەرچەندە ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا سەبارەت بە جەزائیر وتی نە نكۆڵیكردن وە نە داوای لێبوردن كردن, وەلێ ئەنجومەنی یاسایی فەرەنسا لە 8ی شوباتی 2018 بڕیاریدا هەموو قوربانیانی جەنگی نێوان ساڵانی 1954 بۆ 1962 كە لە جەزائیر ژیاون لەو كاتەدا قەرەبوو بكرێنەوە, هەرچەندە هێشتا فەرەنسا دانی بە هەقیقەتی یاسایی تاوانەكانی خۆی لە جەزائیر نەناوە كە ملیۆن و نیوێك قوربانی لێكەوتۆتەوە, تەنانەت جەزائیرییەكان نەك داوای لێبوردن و قەرەبووی تاوانەكانی سەردەمی داگیركاری دەكەن, بگرە داوای قەرەبووكردنەوەی روداوی 57 تاقیكردنەوی لە نێوان 1945 بۆ 1960 چەكی ناوكی لە بیابانەكانی جەزائیر بە تایبەت ناوچەی رقانی وڵات دەكەن, بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی هەژماریان كردووە كە لە لایەن فەرەنسییەكانەوە ئەنجامدراوەو قوربانی سڤیلی لێ كەوتۆتەوەو ژینگەی ناوچەكەی تێكداوە.
هەروەها ماكرۆن لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا وتی كۆلۆنیاڵی فەرەنسی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە, ماكرۆن ساڵی 2021 ئیدانەی ئەو تاوانانەی كرد سوپای فەرەنسی لە 17-10-1961 بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامیان دا, وەك تاوانێك كە لێبوردنی نییە. لەمەش زیاتر ماكرۆن داوای لێبوردنی لەسەر ئەشكەنجەدان كرد كە لە ماوەی شۆڕشدا لە جەزائیر ئەندامدرا.
بەلام فەرەنسا رەتی كردەوە داوای لێبورن بكات لە سەردەمی داگیركاری 132 ساڵی نێوان سالانی 1830 بۆ 1962, كە داواكارییە سەرەكییەكەی گەلی جزائیرە.
لە كاتێك تونس و جەزائیر داوای داوای لێبوردن دەكەن لە فەرەنسا, كەچی فەرەنسا داوا دەكات توركیا داوای لێبوردن لە ئەرمینیا بكات, بەلام بۆ خۆی هەنگاوی تەواو نانێت و بەرەو رووی رابردوو نابێتەوە, لە ترسی هێزی راستڕەوەكان, نەیاری هەر بەرەو روبونەوەیەكی میژوون لە جیهاندا” د. أحمد القدیدی-اعتژار الدول لمن ڤلمتهم
https://al-sharq.com/opinion/24/07/2020/%D9%8A%D8%B4%D8%B1%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84-%D8%A3%D9%86-%D8%AA%D8%B9%D8%AA%D8%B0%D8%B1-%D9%84%D9%85%D9%86-%D8%B8%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%87%D9%85-%D8%AD%D8%AA%D9%89-%D8%A8%D8%B9%D8%AF-%D8%B9%D9%82%D9%88%D8%AF
سەبارەت بە دۆسیەی تێوەگلانی فەرەنسا لە دۆسییەی رواندا, سەرۆكی فەرەنسا لە ٢٧ی ئایاری 2021 سەردانی ڕواندای كرد. ئەم سەردانە مێژووییە دەبێ نوێنەرایەتی هەنگاوێكی نوێ بكات لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان پاریس و كیگالی, ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگەیاند كە هاتووە بۆ داننان بە “بەرپرسیارێتی” فەرەنسا بەرامبەر بە جینۆسایدی توتسییەكان لە ساڵی ١٩٩٤.
ئەو وتی فەرەنسا “هاوبەش نەبووە” لە پرۆسەی ئەنجامدانی جینۆسایدەكەدا، بەڵام ئەركی ئەوەی لەسەر شانە “ڕووبەڕووی مێژوو ببێتەوە و دان بەو ئازارانەدا بنێت كە بەسەر گەلی ڕواندا گەیاندراوە، بە بەرز نرخاندنی بێدەنگی بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر پشكنینی ڕاستییەكان”. هەرچەندە بە پێی راپۆرتی موسیۆ 13 كەسایەتی سیاسی و 20 سەربازی فەرەنسی راستەوخۆ گلاونەتە تاوانەكەوە.
فەرەنسا لەسەر كۆمەڵكوژی توتسییەكان لە لایەن هۆتسییەكانەوە, تۆمەتبارە بە دەست تێكەڵكردن لە گەڵیان كە لە 6ی ئەبرێلی 1994 كۆمەڵكوژییەكە تا 4ی تەموزی هەمان ساڵ بەردەوام بوو, رۆژانە 10 هەزار تۆتسی دەكوژران, لەم كۆمەڵكوژییەدا 70%یان لەناودران.
ماكرۆن دانی نا بە بەرپرسیارێتی فەرەنسا لە كۆمەڵكوژی روانداو پاش 25 ساڵ كێشە لە نێوانیان لەسەر دیاریكردنی رۆڵی فەرەنسا لەكۆمەڵكوژییەكە.
وتی فەرەنسا بەرپرسە نەك بەشێك بێت لە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەكەو وە داوای لێبوردنی نەكرد .
بەریتانیا زۆر هەنگاو ماوە بینێت
بەریتانیا كە ژمارەیەكی زۆر وڵاتی داگیركردو, زۆر تاانی لە میچژوودا ئەنجامداوە بەرامبەر بە گەلان, هەندێك هەنگاوی ناوە, وەلێ زۆر هەنگاویش ماوە بینێت , نموونە گەلی كوردستان بەریتانیا و فەرەنسا داگیریو دابەشیان كردووە, بەرامبەر بە كوردی باشوور بەریتانییەكان تاوانیان ئەنجامداوە, بەریتانیا داوای لێبورنی بۆ داگیركاری میسرو …..زۆر ولاتی دیكە داوای نەكردووە.
تۆنی بلێر سەرەك وەزیرانی پێشوی بەریتانیا داوای لێبوردنی لە سەردەمی كۆیلەداری كرد, ساڵی 2016 بەریتانیا داوای لێبوردنی لە هیند كرد.
بەڵام بەریتانیا رەتیكردەوە دان بە تاوانەكانیدا بنێت بەرامبەر بە گەلی ماو ماو لە كینیا, كە لە ساڵی 1950 دژ بە داگیركاری راپەڕین , بەریتانییەكان لە وەڵامدا 5000 ی لێكوشتن.
هەرچەندە 3000 دۆلار قەرەبووی بۆ هەر قوربانییەك دا, پەشیمانی دەربڕی بەڵام داوای لێبوردنی فەرمی نەكرد.
لە ئازاری 2022 كاتێك شازادە ویلیام چوو بۆ جامایكا غەمباری قولی دەربڕی بۆ سەردەمی كۆیلەداری كە نابوایا روی بدایە , مێژووی بەریتانیا بۆ هەتا هەتایە پیس بكات, خەڵك داوایان كرد قەرەبو بكرێنەوە و كۆتایی بە پاشكۆیەتی وڵات بۆ تاجی بەریتانیا بهێنرێت..الاعتژار عن الاستعمار-بشیر عبد الفتاح
https://www.shorouknews.com/columns/view.aspx?cdate=09012023&id=242b7408-9e62-4693-8d10-7fb919de4af9
هەروەها لە مانگی ئەبرێلی 2022 هاوولاتیانی سانت فنسنتین لە كاریبی داوای قەرەبووی سەردەمی كۆیلەدارییان كرد لە بەریتانیا
https://www.telesurtv.net/news/-san-vicente-granadinas-desligarse-reina-britanica-jefa-estado-20220727-0002.html
ئەمەریكا زۆر داوایلێبوردن قەرزارە
لە 25ی ئازاری ساڵی 1998 دا بیل كلنتۆن لە سەردانێكی سێ كاتژمێری بۆ وڵاتی رواندا داوای لێبوردنی لێیان كرد, بەهۆی هەڵوێستی حكومەتی ئەمەریكاەوە لەو گەلكوژیانەی لەو وڵاتە رویان دا, وتی پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵگرین, هەروەها بەرامبەر شەڕی قڕێژ لە ئەمەریكای ناوەندیش داوای لێبوردنی كرد, ئۆباماش دانی نا بە شەڕی قڕێژ بەرامبەر بە كوبا, پیرۆ, ئەرجەنتین, هەروەها جۆرج بۆشی باوك داوای لێبوردنی لە ئەمەریكییە بنەچە یابانییەكان كرد كە لەسەر بنچینەی ژاپۆنی بوون دەستگیر كرابوون لە كاتی جەنگی جیهانی دووەم, قەرەبووشیانی كردەوە, “دوای لێدانی بیرل هابەر لە لایەن ژاپۆنیەكانەوە, 110 هەزار ژاپۆنی لە ئەمەریكا نێردران بۆ زیندانەكان وەك تێكدەر و سیخوڕ, وێڕای نەیاری وەزارەتی دادی ئەمەریكی” بەڵام هێشتا لەسەر هیرۆشیما و لاوس, ڤێتنام, ….. داوای لێبوردن نەكراوە.
ئیدارەی ترامپ دژ بە كەلتوری داوای لیچبوردن كردن بوو, پێی وابوو دان نان بە هەڵە لایەنی لاوازی ئەمەریكا دەردەخات, وتیان ئێمە شانازی بە مێژوومانەوە دەكەین, راستگەرای نەتەوەیی سپی پێستی باڵا كۆیلەی رابردووە ناشرینەكانە وەك هەر راستگەرایەكی دی.
دۆسیەی ژنانی ئاسودەیی
16-1-1992 ژاپۆن داوای لێبوردنی لە كۆریای باشوور كرد بەرامبەر بە دەستدرێژی سەربازانی ژاپۆنی بەرامبەر ژنانی كۆری كردویانە كە ژمارەیان نزیك 200000 بووە, وتە بێژی حكومەتی ئەو كاتە كۆیتشی كاتۆ وتی ” ناتوانین نكۆڵی بكەین لەوەی سوپای ژاپۆنی پێشوو رۆڵی هەبووە لە رفاندن و دەست بەسەركردنی ژنانی ئاسودەیی, بۆیە داوای لێبوردن رادەگەیەنین”, دواتر لە سەردانیدا بۆ كۆریای باشوور داوای لێبوردنەكەی دوبارە كردەوەو رایگەیاند قەرەبووی قوربانیان دەكەینەوە, بەڵام رەتیكردەوە ژاپۆن بەرپرسیارێتی یاسایی بگرێتە ئەستۆ.
سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن تۆمیشی مۆرایاما لە رێكەوتی 15ی ئۆگستسی 1995 بە بۆنەی 50 ساڵەی كۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە لە بەیاننامەیەكدا داوای لێبوردنی لە هەموو ئەوانە كرد ژاپۆن وڵاتەكەیانی داگیر كردووە یان لە میانی جەنگدا زیانی پێ گەیاندوون, حكومەتی ژاپۆنی داوای لێبوردنی كرد لە كۆری و چینییەكان, هەموو دەیەیەك سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنی داوای لێبوردنەكەیان دووبارە كردۆتەوە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی لە جەنگی جیهانی دووەم ژاپۆن بەرامبەر دراوسێكانی ئەنجامی داوە.
هەرچەندە ساڵانە برینی چینی و كۆرییەكان دەكولێتەوە, كە قوربانی لەسەر مۆنمێنتی یاسۆكۆنی دەكرێتەوە, یاسۆكۆنی هێمای میلیتاریزم رابردووی ژاپۆنیەكانە.
وەلێ كاتێك لە ساڵی 2018 سەرۆكی كۆریا مۆن جیە كە وتی ژنانی ئاسودەیی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە, ژاپۆن ناڕەزایەتی دەربڕی.
داواكاری ژنانی ئاسودەیی بریتییە لە ” دان نان بە تاوان, داوای لێبوردنكردن, دانانی مۆنمێنت, قەرەبووی دارایی قوربانیان, گۆڕینی پەرتووكی قوتابخانەكانی ژاپۆن تیایدا دان بە كۆیلایەتی جنسی بنرێت ئەوان بنرێت”.
مۆن جیە سەرۆك كۆماری كۆریای باشور لە ساڵی 2018 وتی پێویستە ژاپۆن دان بە راستییە مێژووییەكان بنێت, داوای لێبوردنی راسگۆییانە بكات.
ژاپۆن و كۆریای باشور پەیوەندی توندی ئابوورییان هەیە, بەڵام شەڕیان لەسەر یادەوەرییەكانی رابردووە, ئەمەش كاری لەسەر ئەو پەیوەندییە ئابوورییە زەبلاحە داناوە, كێشەی ژنانی ئاسودەیی بەردەوام سەر هەڵدەداتەوە, هەرچەندە لە ساڵی 1965 لەسەری رێكەوتوونە, ژاپۆن بە بڕی 9,3 ملیۆن دۆلار قەرەبویانی كردۆتەوە, كۆرییەكان داوای قەرەبوو بۆ ئەو كرێكارانەش دەكەن, كە ژاپۆنییەكان بە سوخرە كاری زۆرەملێی پێكردوون, هەرچەندە ئەو كرێكارە كۆریانەی بران بۆ كاری زۆرە ملێ لە ژاپۆن, دواجار بوونە ناوكی گەشەی ئابووری وڵاتی كۆریا.
ساڵانە لە 13ی دیسەمبەر, چینییەكان یادی كۆمەڵكوژی 300 هەزار هاووڵاتی سڤیلی شاری نانجینگ دەكەنەوە, كە لە ساڵی 1937 ە بە دەستی ژاپۆنییەكان كۆمەلچكوژكران, لە نانجینگ وێڕای كۆمەڵكوژی 300 هەزار هاووڵاتی 20 بۆ 80 هەزار ژنیش لاقە كراون لە لایەن ژاپۆییەكانەوە.
كۆری و چینییەكان وێڕای پەیوەندی ئابووری زۆریان لە گەڵ ژاپۆنییەكان, بەڵام لە بیرنەكردنی تاوانەكان رابردوو بەرامبەریان وەك پاراستنی كەرامەتی ئەمڕۆ سەیر دەكەن.
ئوسترالیا داوای لێبوردنی ناتەواو
لە فبرایری ساڵی 2008دا سەرۆك وەزیرانی پێشوی ئوسترالیا كیفن رود “2007 بۆ 2010” داوای لێبوردنی كرد لە هەمبەر تاوانێك كرد كە بەرامبەر هاووڵاتیانی رەسەنی ئوسترالیا بە تایبەت دزینی 17000 لە منداڵەكانیان, بەڵام رەتی كردەوە داوای لێبوردن لە هاووڵاتیانی رەسەنی وڵاتەكەی بكات لە بەرامبەر داگیركردنی وڵاتەكەیان و ئەو پێشێلكارانەی لە رابردوو بەرامبەریان كراوە وتی: نابێت نەوەی ئێستا لێپرسینەوەی بەرامبەر بە كاری نەوەی رابردوو لە گەڵدا بكرێت.
كەنەدا زۆرترین قەرەبوو
لە كەنەداش پەیكەری یەكەم سەرەك وەزیرانی وڵات جۆن مەكدۆناڵد شكێنرا, بەهۆی سیاسەتی پڕ لە زەبرو زەنگی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی رەسەنی كەنەدا, كە لە نێوان 1863 بۆ 1896 سەرەك وەزیرانی كەنەد بووە, بە زۆر 150000 منداڵی لە هاووڵاتیانی رەسەنی كەنەدی لە خێزانەكانیان سەندووەو ناردویانیەتە 139 قوتابخانەی تایبەتەوە, لە بەشی ناوخۆیی زیندانیانی كردووە, زۆربەیان لەو ماوەیەدا ئەشكەنجە دراون, تەنانەت هەندێكیان مردوونە, ناوی 2800 كەسی لەو قوربانیانە ئاشكرا كراوە, زمانی رەسەنیان لێ قەدەغە كراوە و كلتوریشیان یاساغ كراوە, لە یۆنی ساڵی 2008 سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی كەنەدا ستیفن هاربەر لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی داوای لێبوردنی لێیان كرد, هاوكات قەرەبووی قوربانیانیش لو كاتە لە روی مادیەوە كرایەوە بە 2,3 ملیار دۆلار.
80000 لەو قوتابیانە تا ساڵی 2008 لە ژیاندا مابوون.
قەرەبووكردنەوە لە كەنەدا بۆ هاوولاتیانی رەسەن تا ئێستا لە چەندین پرۆسەدا بەڕێوە چووە, لە قەرەبووی داگیركردنی زەوییەوە تا قەرەبووی ئەو قوتابییە رفێنراوانە كە جینۆسایدی رۆشنبیری بەرامبەریان ئەنجامدراوە.
لە كۆتا رێكەوتندا لەگەڵ هاووڵاتیانی رەسەن لە یۆلی 2022 حكومەتی كەنەدی بڕیاری دا قەرەبووی ئەو مندالانە بكرێتەوە كە دوورخراونەتەوە لە خێزانەكانیان لە نێوان 1-4-1991 بۆ 31-3-2022, خۆیان و دایك و باوكیان دەگرێتەوە, قەبارەی قەرەبووەكە 20 ملیار دۆلارە.
بۆ قەرەبووكردنەوەیان لە لایەن حكومەتی كەنەدییەوە, بڕیاردراوە هەر منداڵێك یان بەخێوكەرێك لەوانە لانی كەم بە 40000 دۆلاری كەنەدی قەرەبوو بكرێتەوە.
هاوكات بەشی دووەمی رێكەوتنەكە بە 19,81 ملیار دۆلار بۆ هەمواركردنەوەی بەرنامەی خزمەتگوزاری منداڵ و خێزانی گەلانی یەكەمی وڵاتە.
https://ici.radio-canada.ca/rci/ar/%D8%A3%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8%B1/1895714/%D9%83%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82-%D8%AA%D8%B3%D9%88%D9%8A%D8%A9-%D9%86%D9%87%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D8%A9-20-%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D9%88%D9%84%D8%A7%D8%B1-%D8%AA%D8%B9%D9%88%D9%8A%D8%B6-%D8%A3%D8%B7%D9%81%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%83%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B5%D9%84%D9%8A%D9%8A%D9%86لە 25ی ئۆكتۆبەری 2022, دادگای مافی مرۆڤی كەنەدی رێكەوتنەكەی رەتكردەوە بۆ قەرەبووكردنەوە.
https://www.alaraby.co.uk/society/%D9%83%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D9%85%D8%AD%D9%83%D9%85%D8%A9-%D8%AD%D9%82%D9%88%D9%82-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%86%D8%B3%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D8%B1%D9%81%D8%B6-%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82%D8%A7%D9%8B-%D9%84%D8%AA%D8%B9%D9%88%D9%8A%D8%B6-%D8%A3%D8%B7%D9%81%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%83%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B5%D9%84%D9%8A%D9%8A%D9%86
پاپا دادگاییكردنی رابردوو
پاپا لە رێكەوتی 30-7-2022 داوای لێبوردنی كرد لە بەرامبەر كۆمەڵكوژی مندالانی هاوولاتیانی رەسەنی ئینۆیت لە كەنەدا, كە منداڵاكانیان لە لایەن حكومەتەوە رفێنرا بۆ ئەوەی رۆشنبیری و بیركردنەوەیان بگۆڕن, لەو پرۆسەیە زیاتر لە 4100 منداڵ مردوونە بەهۆی نەخۆشی و خراپی خواردنەوە لە كۆی 150000 منداڵی رفینراو لە 139 ناوەند كە 60%ی لە لایەن كەنیسەوە بەڕێوە دەبردران, دابڕێندرابوون لە كەسوكارو زمان و رۆشنبیرییان.
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی 2021 لە دوو پرۆسەدا تەرمی 215 و 751 منداڵ لە قوربانییەكان دۆزرانەوەو هەندێكیان تەمەنیان كەمتر لە 3 ساڵ بوو, ئەمەش كەنەداو جیهانی هەژاند.
ئینۆتەكان رەخنەی ئەوەیان لە پاپا گرت كە لە داوای لێبوردنەكەی باسی پەلاماری سێكسییەكانی نەكردووە كە بەرەو روی ئەو منداڵانە بۆتەوە.
هەروەها پاپا داوای لێبوردنەكەی بەناوی كەنیسەوە نەبوو, بەڵكە بەناوی هەندێ كریستانەوە كرد, وە پێویستە قەرەبووش بكرێنەوە, هەرچەندە پاپا رایگەیاند داوای لێبوردنكردن كۆتا رێگا نییە, بەڵكە سەرەتایە.
هەروەها سەرۆكی مەكسیك ئەندریس مانۆیل لۆبیز داوای لە ڤاتیكان و ئیسپانیا كرد دان بە پێشێلكاریەكان رابردوو بنێن و داوای لێبوردن بكەن بەرامبەر بە هاووڵاتیانی رەسەنی مەكسیك زیاتر لە 500 ساڵ لەمەوپێش كۆمەڵكوژیكران بە شمشێر و خاچ, هەرچەندە پاپا داوای لێبوردنی لە هاووڵاتیانی رەسەنی ئەمەریكای لاتین كردووە لە بەرامبەر كۆمەڵكوژكردنیان.
تاوانبارە بەلجیكییە گەورەكەی مێژوو
تشارلز میشیل سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا ” 2014 بۆ 2019″ و كەنیسەی كاسۆلیكی داوای لێبوردنیان كرد بەرامبەر رفاندنی بە زۆری زیاتر لە بیست هەزار منداڵی بە بنەچە تێكەڵ لە ژنانی وڵاتانی بۆرندی و روانداو كۆنگۆی دیموكراتی و پیاوانی بەلجیكی, تەنانەت دوای رفاندنیان زۆرینەیان ناسنامەی بەلجیكیشیان پێ نەدرا.
شای بەلجیكا لویس فیلیب لیوبولد ماری پەشیمانی قولی بۆ ئەو دڕندەییانە دەبڕی وڵاتەكەی لە كاتی داگیركردنی كۆنگۆی دیموكراتی ئەنجامیان داوە, بە تایبەت لە سەردەمی لیوبۆلدی دووەم (1865 و1909 كە لە نێوان سالانی 1865 بۆ 1909 زیاتر لە 10 ملیۆنی لێیان كوشت و هەموو گەلەكەی كرد بە كۆیلەو وڵاتەكەشی كردە موڵكی تایبەتی خۆی, تەنانت باخچەی ئاژەڵانی مرۆڤیشی لە ماڵەكەی هەبووە, بە یەكێك لە دڕندەترین مرۆڤی مێژوو دێتە ژماردن. ئەو پەشیمانی دەربڕی نەك داوای لێبوردنی فەرمی بكات, پەیكەری ناوبراو لە 2020 لە شاری ئەنتوێرب و غێنت و ئۆستند و ترفۆرنی نزیك برۆكسل سوتێنراو خراپكران.
الاعتژار عن الاستعمار-بشیر عبد الفتاح
https://www.shorouknews.com/columns/view.aspx?cdate=09012023&id=242b7408-9e62-4693-8d10-7fb919de4af9
https://www.bbc.com/arabic/world-53056574
لە ئەبرێلی 2000 گای فێر هۆفشتات سەرەك وەزیرانی بەلجیكا” 1999-2008 ” چوو بۆ روانداو داوای لێبوردنی كرد, وتی بەناوی وڵاتەكەمەوە و بەناوی گەلەكەمەوە ودەچەمێمەوە بۆ قوربانیان و داوای لێبوردنتان لێدەكەم , لێرە بەرپرسیارێتی ولاتەكەم لە بری دەسەلاتی سیاسی و سەربازی دەگرمە ئەستۆ .
بەلجیكا وڵاتی داگیركەری رواندا بوو, لە 7 ی ئەبرێلی 1994 پاش كوژرانی 10 سەربازی ئاشتی پارێزی بەلجیكی لە لایەن چەكدارانی حكومەتی رواندییەوە بڕیاری دا بكشێتەوە لە رواندا, رێگای بۆ بكوژەكان خۆش كرد تاوانی مەزن ئەنجام بدەن.
https://www.lesoir.be/art/au-nom-de-mon-pays-je-vous-demande-pardon-verhofstadt-j_t-20000408-Z0J2VE.html
كۆمەڵگای جیهانی شەرمەزاری رواندان
كۆفی عەنان ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش لەسەردانی بۆ رواندا لە 6 و 7-5-1998 دانی بە شكستی نەتەوە یەكگرتووەكان ناوە سەبارەت بە پرسی جنۆسایدی رواندا لە ساڵی 1994 وتی “دەبێت، و دان بەوەدا بنێین كە جیهان لەو كاتەی خراپەدا شكستی بە ڕواندا هێنا”. كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان نەیانتوانی ئیرادەی سیاسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆبكەنەوە. جیهان دەبێ بە قووڵی پەشیمان بێتەوە لەم شكستە.
پەرلەمانی كەتەلۆنیا لە رێكەوتی 26-6-2022 , متمانەی گەڕاندەوە بۆ ئەو 700 ژنە جادوگەرەی لە دەیەی یەكەمی سەدەی حەڤدە بەشێوەی دڕندانە كوژران, كە لە كەتەلۆنیاوە هەڵمەت دژیان دەستی پێكرد سەرتاپای ئەوروپای گرتەوە.
https://www.justiceinfo.net/en/87454-pardoning-witches-middle-ages-symbol-our-times.html
ساڵی 1998 سەرۆك وەزیرانی نەرویج داوای لێبوردنی لەو 10000 منداڵە كرا كە لەو ژنە نەرویجی و پیاوە سەربازە ئەڵمانیانە كەوتنەوە, لە ماوەی داگیركاری دایك و باوكیان پەیوەندییان دانابوو, داوای لێبوردنی كرد لە خۆیان و دایكیان , كە 14000ژن لەوانەی پەیوەندیان لە گەڵ ئەڵمانەكان هەبوو زیندانی كران , وە 5000یان بۆ ساڵ و نیوێك ناچاری كاری سوخرە كران بێ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە
https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=4220
لە ساڵی 2018 دانمارك داوای لێبوردنی لە غانا كرد, بەهۆی رۆڵی دانیماركییەكان لە بازرگانی كۆیلەدا.
سەرۆك وەزیرانی نەمساش سیباستیان كۆرتز داوای لێبوردنی كرد سەبارەت بە پێشوازیكردنی وڵاتەكەی لە سوپای هیتلەر.
داوای لێبوردن لە ئەفریقا, ماندیلاش كردی
لە سیرالیۆنیش لە ساڵی 2010 سەرۆكی وڵات بە شێوەی فەرمی داوای لێبوردنی لەو ژنانە كرد كە قوربانی ململانێ چەكدارییەكان بوون.
ماندێلا داوای لێبوردنی لە قوربانیانی كردارە سەربازییەكان سەردەمی خەبات دژ بە ئاپارتاید كرد.
كەمبۆدیاو تەیمووری رۆژهەڵات
لە كەمبۆدیا سەرباری ئەوەی ناوی قوربانیان لەسەر ماڵپەڕی دادگای نێونەتەوەیی كەمبۆدی بڵاو كرایەوە داوای لێبوردنیشیان لێكرا.
تەیموری ڕۆژهەڵات گەل داوای قەرەبووی ماوەی داگیركاری كردووە لە دەسەڵاتی ئەندەنوسی لە پاڵ قەرەبووی پێشێلكارییە گەورەكان, ئەمەش بۆ گەلی كوردستان جێگای هەڵوێستەیە و پێویستە وانەی لێ وەرگرێت.
ئەردۆگان و داوای لێبوردنی ناتەواو
لە 23ی نۆڤەمبەری 2011, رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بە فەرمی لە بەرامبەر تاوانی جینۆسایدی دەرسیم لە بری دەوڵەتی تورك بە شێوەی زارەكی داوای لێبوردنی كرد, بەڵام داوای لێبوردنەكان پێویستە بە نووسراوبن و بڕیاری فەرمییان بۆ دەربچێت و هەڵوێستەكان دوربن لە بەرژەوەندی سیاسی, لە ویژدانەوە دەرچوبێت.
ئەگەر مامەڵە وەك تاوان دەكات ئەوا پێویستە دان بە جینۆسایدی كریستان و ئێزیدی و ئەرمەنیەكانیش بنێت و كۆتایی بە سەردەمی نكۆڵی كردن بهێنێت, كۆتایی بهێنێن بەو جەنگە سەختەی لە بەرامبەر دەرخستنی حەقیقەتی یاسایی ئەو كۆمەڵكوژییانە گرتویەتییە بەر, ملكەچی حەقیقەتە مێژوییەكان بێت.
ئەردۆگان لە هەلچوێستێكی تەواو دژدا بە توندی رەخنەی گرت لە نامەی 200 ئەكادیمی و رۆژنامەنووسی توركی كە لە ساڵی 2008 كە داوای لێبوردنیان لە ئەرمەنەكان كردبوو.
راستڕەوەكان دژ بە داوای لێبوردن
بە پێچەوانەی نموونەكانی سەرەوە حكومەتی راستگەرای پۆڵەندا سزای 3 ساڵی دانا بۆ ئەوانەی پۆڵەندییەكان بە هاوبەش دادەنێن لە تاوانی هۆلۆكۆست و دان دەنێن بە رۆڵیان لە تاوانەكە, ئەمەشیان بە داكۆكی لە كەرامەتی نیشتمانی دانا, بۆخۆی ئەمەش داكۆكییە لە هاوبەشانی تاوانەكانی نازیەت.
هەمان هەڵوێست راستڕەوە نەتەوەییەكان هەیانە بەرامبەر بە پرسی داوای لێبوردن لە ئەمەریكا, بەلجیكا, فەرەنسا, ……. زۆر جێگای دیكە.
نموونەكان لە زیادبووندان
نموونەی زۆری دیكە لە بەردەستدان و نموونەكانیش هەمیشە لە زیادبوندان چونكە سەردەم سەردەمی داوای لێبوردن كردنە لە رابردووە تاڵەكان, سەردەمی بە مرۆڤ بوونە بەرامبەر بە دڕندەییەكان رابردوو, سەرەمی ساڕێژكردنەوەی ئازارەكانەو سەردەمی پێداچوونەی مێژووە.
داوای لێبوردنكردن بەشێك لە برینەكانی قوربانیان سارێژ دەكات, چاككردنی پەیوەندی گەلانی قڕكراو لەگەڵ دەوڵەتی بكەری تاوان تەنها بە داوای لێبوردنكردن و دادگاییكردنی تاوانباران و قەرەبووكردنەوەو زەمانەتی دووبارە نەكردنەوەی تاڵییەكان دەبێت, نەك بەناوچەوان ماچكردن و وتەی سۆزداری هەنووكەیی.
تەنها قەرەبوو خوێن باییە
دەبێت ئەوە بزانین ئەو قەرەبووە مادیانەی بە بێ یاسا و ئاشكراكردنی ڕاستییەكان و داوای لێبوردنكردن لە لایەن دەوڵەتی بكەری تاوانەوە دەبەخشرێت وەك خوێن بایی و هەوڵی كڕینی دەنگی قوربانیان تەمەشا دەكرێت لە بڕی سڕینەوەی رابردووی خوێناوی, كورد پێویستی بە خوێن بایی عێراق نییە, بەڵكە چاوەڕوانی ئەوەیە دەوڵەتی بكەری تاوان بە فەرمی لە رێگای بەرپرس و سەرۆكەكەیەوە بە بڕیاری فەرمی نووسراو بڕیار لەسەردراو داوای لێبوردنی لێ بكات.
ئەركی بەڕێز دكتۆر لەتیف رەشیدە لە ئێستادا
بەڕێز دكتۆر لەتیف رەشید كە هەنووكە لە سەروی فەرمەنڕەوایی ئێراقەوەیە ئەركە لەسەری بەمكارە هەڵبستێت, وەك ئەو سەرۆكانەی ئاماژەمان بە ناوەكانیان دا, بە ناوی دەوڵەتی عێراقەوە نامە بۆ یەك بە یەكی قوربانیانی جینۆساید و پێشێلكارییە زەقەكانی رابردوو لە كوردستان و عێراق بە تایبەتی و سەرجەم قوربانیان بە گشتی بە بێ جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی بە واژۆی خۆی بنێرێت, ئەمە وەك تاك, وەك نەتەوەش داوای لێبوردن لە كورد و توركمان و ئاشور و كلدان و شیعە و كریستان و ئێزیدی و سائیبەو شەبە و كاكەیی و …. بكرێت, هیوادارم بەم ئەركە هەڵبستن و هەڵەكانی تاڵەبانی و بارزانی و مەعسوم و ساڵەح دوبارە نەكەنەوە.
چاوەڕوانی نامەی جەنابی سەرۆك كۆمارین لە یادی جینۆسایدی هەڵەبجەو ئەنفال و فەیلی وبارزانی
چاوەڕوانین هەموو قوربانیانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلكاری گەورە لە كوردستان و عێراق لە جەنابی سەرۆك نامەی داوای لێبوردنیان پێ بگات لە زوترین ماوەدا, بە تایبەت لە یاداوەری 35 ساڵی تاوانی جینۆسایدی كوردستاندا, ئەوە گەورەترین پەیام و بەرزترین دڵنەوایی و چاكترین هەنگاوی پاككردنەوەی رابردووە, ئەگەر بەو ئەركە هەڵنەستن ئەوە بە ئەركی ئەخلاقی و ویژدانی خۆتان هەڵنەستاون لە كاتێكدا زانیاری تەواوتان لەسەر ئەو نموونانەی هەژمارم كرد لە مافی قوربانیان و رۆڵی قەرەبووكردنەوەو داوای لێبوردنكردن لە ساڕێژكردنی برینەكان رابردوو هەیبووە.
وەچەرخانە مەزنەكانی ولاتان و كۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێویستی بە سەركردەی ئاسایی باو نییە, بەڵكە بەوانەی تێڕامانی دوورو ئازایەتی جێبەجێكردنیان هەیە. فەرموون لە یاداوەری 35 ساڵەی تاوانی ئەنفال و هەڵەبجەدا, داوای لێبوردن بكەن.
سەبارەت بە گرێبەستی غاز
لە (٢٠)ی ئایاری (٢٠٢٥)، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرەک وەزیران (مەسرور بارزانی)، دوو گرێبەستی گرنگی نەوت و گازی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی (HKN Energy) و (WesternZagros Reso urces) واژۆ کرد، کە بەهایان بە دەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
کێڵگەی (تۆپخانە) و (کوردەمیر)، لە بنەڕەتدا یەک کێڵگەیە، لە سنوری (سەنگاو)ەوە دەست پێدەکات تا شاخەکانی (داری خلە)، بەڵام بەهۆی گەندەڵی پێشتر، کێڵگەکان بە کێڵگەی بچووک بچووک دابەش کران تا بدرێن بە بەڵێندەر و کۆمپانیای زیاتر. کێڵگەی (میران)یش لە (بازیان)ەوە دەست پێدەکات تا شاخی (پیرە مەگرون). پرسیارەکە ئەوەیە: ئەم دوو کێڵگەیە بە بەهای (١١٠) ملیار وزەیان تێدایە؟
ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ئێستادا دەیکات، تەنها بۆ ڕیکلام و شۆی ئیعلامییە. ئەگەر (١١٠) ملیار بەو مانایە بێت، ئەوا ئەم دوو کۆمپانیایە لە ئێستاوە تا (٣) ساڵی داهاتوو ئیش دەکەن، هەموو ئەو بڕەی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم دەستیان دەکەوێت ــ لە کرێکار و وەستا تا شۆفێر و ڕاوێژکار و مەسئول و حیزب چی، هەمووی بەو بڕە دەخەمڵێندرێت لە کاتێکدا ڕەنگە دوو سبەی نرخی وزە بگۆڕێت. واتە ئەمە جۆرێکە لە خەیاڵ خۆشی و پێوانەیەکی هەڵەیە.
ئەوەش ڕوونە: لە ڕابردودا، بەهۆی نەوتەوە، خەڵک قەرزار کرا. تەنانەت زستانان، زۆرینەی خێزانەکان بەهۆی گرانی سوتەمەنیـیەوە ناتوانن دوو ژوور گەرم بکەن.کەواتە، ڕای گشتی مافی خۆیەتی بزانێت:
ناوەڕۆکی ئەم گرێبەستە چییە و چۆنە؟ پشک و بەشداریـیەکان چۆنن؟ حەقیقەتی کۆمپانیاکان چیـیە؟ سودە دارایـیەکانی ئەم گرێبەستە بۆ خەڵک چیـیە؟ ئایا لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەدا هاتووە کە پێش هەموو شتێک گاز بە بۆری و بە نرخێکی هەرزان بگاتە خەڵک؟ یان چی؟!!
پێویستە ئەوەش بڵێین کە سەرۆکی (یەکێتی) پاڤڵ تاڵەبانی، لە لێدوانێکیدا وتی:”مەگەر بەسەر لاشەی مندا پڕۆژەی غاز و بۆڕی غاز لێبدرێ”. کەواتە وا دیارە: ئێوە ئۆکەیتان کردووە، بۆیە (مەسرور بارزانی) گرێبەستی کردووە؟!
لە ڕابردودا، عیماد ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی و هتد. دەیانوت: “ئێمە ئاگامان لە وردەکاری پڕۆسەی نەوتە”. خوای لێخۆشبێ، مام جەلال لەگەڵ بەرزانی سوکانی نەوتەکەیان بادا، کەچی لەم دوایەدا، ئێوە ویستان خۆتان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە.
ئێوە وەک (یەکێتی) و (سەرۆکی یەکێتی) دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی بە ئەندازەی (پارتی). فەرموون، ڕای ڕوون و ڕاشکاوی خۆتان لەسەر ئەو گرێبەستانە بۆ خەڵک بخەنە ڕوو.
هەروەها، پێویستە هەر لە ئێستاوە، هێزە موعارەزەکانیش هەڵوێستی خۆیان هەبێت. خەڵکیش مافی خۆیەتی بڵێت: “چەندمان لە نەوتەکەی نێچیرڤان بارزانی هەڵکڕاند، هەر هێندەش لە غازەکەی (مەسرور) هەڵدەکڕێنین”.
بێ دەنگی پەرلەمان و ناشەفافیەت (Transparency)؟
یەکێک لە ناتەواوترین بابەتەکان لەسەر ئەم گرێبەستە، نەبوونی دەنگ و ڕۆڵی پەرلەمان و ڕەخنەی گشتییە. بە پێی بنەماکانی حکمرانییەکی دیموکراتی، گرێبەستێکی ئەم قەبارەیە دەبێت لە ڕێگەی یاسا و بڕیاری پەرلەمان و ڕووناکییەکی گشتی بڕیار بکرێت.
ئایا ئەمە دەبێت دەستپێکی نوێی قەرز و کێشەی مووچە بێ؟
لە هەرێم، قەرزە گشتییەکان و نەبوونی مووچە لە کاتی خۆیدا گرنگترین کێشەی ژیانی خەڵکن، بەڵام بە واژۆکردنی گرێبەستێکی بێ ڕەخنە، بێ سەروەری پەرلەمان، و بێ تێبینی لە ماف و یاسا، خەڵک هەست دەکەن کە: ئایا ئەمە تەنها قەبارەیەکی نوێـیە بۆ کۆنکردنەوەی گەندەڵییەکی کۆن؟
پەیوەندیدان بە حکومەتی عێراق:
حکومەتی عێراق ڕوون دەکاتەوە کە: (مەسرور بارزانی)، لە بەرژەوەندی عێراق و گەلی کوردستان مامەڵە ناکات؛ بەڵکو لە بەرژەوەندی بنەماڵە، حیزب و هاوپەیمانە بیانییەکان مامەڵە دەکات. هەر ڕێککەوتنێک بەبێ لێپرسینەوە:
ريبوار ياسين فتاح