سێ نۆڤلێت لەبارەی شانۆوە.. نیهاد جامی

لەدەرەوەی ژانری شانۆنامە، ئاخۆ کاتێک ژانرێکی تری ئەدەبی باس لە شانۆو گرنگی ئەو هونەرە بکات، دەبێت چ نهنێیەک لەودیوی دنیای شانۆ بخاتە ڕوو؟ هیچ کاتێک ئەو پرسیارەم ئاراستەی خۆم نەکردبوو، تا ئەو کاتەی هەر سێ نۆڤلێتەکەی «دانێل پیناک» م نەخوێندبۆوە.
هەر یەک لەم سێ نۆڤلێتە سەر بەیەک دنیان و گەر خۆمان بەهەڵەدا نەبەین دەتوانین وەک یەک دەستنووس لەسێ پاکنووسدا ناویان بەرین، نۆڤلێتی یەکەم بەناونیشانی««سوپاس» چیرۆکی ئەکتەرێکی شانۆییە، وەک نوسەر ئاماژەی بۆ دەکات زیاتر لەمۆنۆلۆژێکی درێژ دەچێت، چەندین جار وەک شانۆنامە لە فەرەنسا و ئیتالیا نمایش کراوە.
ئەکتەرێک خەڵات وەردەگرێت، لێرەدا پەیوەندی نێوان ئەکتەر و وشەی سوپاس وەک مۆتیڤێک دەردەکەوێت کە بەدرێژایی گێڕانەوەی چیرۆک، ئێمە سوپاس گوزاری ئەکتەرێک دەبینین، کە سوپاسی خۆی دەخاتە ڕوو بەهۆی وەرگرتنی خەڵاتەوە، ئەو سوپاسە دەچێتە ناو نهنیەکانی نمایشی شانۆیی، تا دەگات بە شێوازی خەلات وەرگرتن لەفێستڤاڵەکاندا، کاتێک ئەوەی بیر دێتەوە هەست بە ئازار دەکات، چونکە دەزانێت پێوەری وەرگرتنەکانی خەڵات چین، کۆی ئەوانەش خاڵی نین لەو کەسەی کە رۆژی خەڵاتەکە و ڕێ و ڕەسمەکە دەیخوازێت، کە دەبێت بڕاوەی خەلات پابەندی کۆی ئەو سیستمە بێت، لەوەشدا ئەکتەر وەک مرۆڤێک دەزانێت بووە بە نەریت لەکاتی وەرگرتنی خەڵات دەبێت سوپاسی خانەوادەکەی و لێژنەی دادوەری و هاورێکانی بکات، هەر کەسێک کە بێتە سەر زمانی و بیناسێت سوپاسگوزاری بێت لەوەی وایان کردووە رێز لەشەونخونی و کاری ئەو بگرن، لەوەشدا باس لەو وەزیرەش دەکات کاتێک خەلات دەبەخشێت تەنیا سەیری خۆی دەکات نەک براوەی خەلاتەکە.
گێڕانەوە کۆی چیرۆک لەناو ووشەی سوپاس دەهێلێتەوە، کە ئەم ووشەیە دەبێتە هۆی ئەوەی هەر نهێنی و ڕاستیەک ئاماژەی بۆ بکرێت، دەبێت زادەی ئەم ووشەیە بێت، تەنانەت سوپاس لە ستایشەوە بۆ دەرنەبڕینی ستایشیش، کاتێک باس لەوانە دەکات کە هەرگیز سوپاسیان ناکات، گێڕانەوەکانی کارەکتەر ئەو ڕاستیەی نووسەر بە ڕوونی دەردەخات کە مەنەلۆژێکی شانۆیی زیاتر لەسەر شێوازی شانۆی تاکئەکتەری خۆی دەنوێنێت، رەنگە ئێمە ئەو تێکستە خەیاڵمان بەرێتەوە لای شانۆنامەی «گۆڕانی مالئاوایی» چێخۆڤ، بەهۆی ئەوەی ئەکتەرێک باس لەشانۆ و نهێنیەکانی دەکات، بەڵام لەبنەرەتدا تەواو لەو بابەتەوە دوورە، ڕەنگە هەموو نزیکیەکە هەر لەوەدا بێت کە ئەکتەرێک باس لەشانۆ دەکات، بەناو ناوبردنی نزیکی نێوان ئەو دوو تێکستە لەڕاستیدا ئاکارێکی نووسینە شانۆییەکانی کوردیە، بەوەی ئاسانترین رەخنەیەک دروست بکرێت تۆمەتبارکردنی تێکستەکانە بەیەکتری، رەنگە بپرسن: ئەی ئێمە بۆچی ئەو نمونەیەمان هێنایەوە؟
ئەو پرسیارە لەشوێنی خۆیدایە و تەنیا مەبەستمان ئەوەیە ئەوانەی لەو بارەیەوە دەنووسن بتوانن خێرا فرمانە سەپێنراوەکانیان بەسەر تێکست یەکلا نەکەنەوە، نووسینی کوردی بەناوی توێژینەوە پڕیەتی لەو فرمانانە، بەتایبەت کاتێک قسە لەشانۆنامەی کولتوری خۆرئاوایی دەکەن.
بەهۆی شێوازی گێڕانەوە، نووسەر ئەوەی بە پەسند زانیووە ناوی بنێت نۆڤلێت نەک شانۆنامە، ئەوەش بەتەنیا وەک یەک تێکست کۆتایی نایەت، بۆیە ووشەی سوپاس دەبێت بە ناونیشانی کتێبێک و لەو روانگەیەوە سێ نۆڤلێت لەبارەی شانۆ دەگرنە خۆیان.
نۆڤلێتی دووەم بەناونیشانی «ئیتالیەکانی من: تۆماری سەرکێشیەکی شانۆییە» خوێنەر تووشی هیچ دابڕانێک نابێت لەگەڵ نۆڤلێتی یەکەمدا، تەنانەت گێڕەرەوە هەوڵ دەدات ئەوەمان وەک دەستنووسێکی تری تێکستی «سوپاس» پێ نیشان بدات، ئەو پاکنوسە وەک جۆرێک ئیشکردنەوەیەکی سەر لەنوێ ناو دەبات، لەوەشدا بۆ کۆمەکی خۆی پەنا دەباتە بەر رۆمانی «مەدام بۆڤاری» فلۆبێر، بەوەی گەر فلۆبێر ئەمجارە ئەو رۆمانە بنووسێتەوە زۆر شت لا دەبات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کاتێک لەم نۆڤلێتەدا دەیەوێت تێکستەکە بخاتە سەر شانۆ نیوەی زیاتری دەبڕێت، لێرەدا ئێمە هەست ناکەین نۆڤلێتێک دەخوێنینەوە، وەک چۆن هەست بەوەش ناکەین لەبەردەم شانۆنامەیەکداین، بەڵکو لەناو خودی ژیان و شانۆداین، وەک ئەوەی لەناو ئەزموونی نووسین و شانۆ و خودی ژیاندا بین.
پەیوەندی راستەوخۆی ژیان لەپاریس و شانۆ وەک هونەر دەبنە مۆتیڤی سەرەکی، تا دەگاتە ئەوەی گوێ لەپرۆگرامی رادیۆ دەگرێت بە زمانی ئیتالی، لێرەدا دەچینە سەر پەیوەندی ناونیشانی ئەم نۆڤلێتە، ئیتالیەکانی ئەو بریتین لە ژنە ئیتالیەکەی و هاوڕێ ئیتاڵیەکەی، سەرباری ئەوەی وەک ئاماژەی بۆ دەکات نیوەی دانیشتوانی پاریس بە ئیتالی قسە دەکەن، بەتایبەت وەک دەرهێنەرەکەی باسی بۆ کردووە کە شانۆنامەکە لەفێستڤالێک نمایس دەکرێت، تایبەتە بە ژنانی ئیتاڵی، ئەوەش پەیوەندی ئەو سەرکێشیە شانۆییەتی لەگەڵ ئیتاڵیەکانیدا، وەک لەناونیشانەکەوە سەرنجمان بۆ لای خۆی ڕادەکەشێت.
ئەم نۆڤلێتەیان وەک پەراوێزێک بۆ نۆڤلێتی «سوپاس» دەردەکەوێت، گێرەرەوە خودی نوسەری نۆڤلێتەکەیە، کە دەیەوێت نواندنی تیا بکات، باس لەو چوار نمایشەی پێشوو دەکات کە شانۆکارانی پێش ئەو لەچوار نمایشی جیاوازدا کاریان تیای کردووە.
ئەگەرچی گێرەرەوە خۆی بە رۆمانوس دەزانێت نەوەک شانۆنووس، ئەوەش حەقیقەتی نوسەری ئەو کتێبەیە، بۆیە باس لەوە دەکات کە نوسەرانێکی زۆری شانۆ هەبوون نواندنیان لەشانۆنامەکانی خۆیاندا کردوە، نمونە دێنێتەوە بە مۆلیێر و شکسپیر و تا دەگات بە داریۆفۆ، لەهەمان کاتدا باس لەو رۆمانوسانە دەکات کە شانۆنامەیان نوسیووە، لەوانە کامۆو وسارتەر کە خۆیان نواندنیان لەشانۆنامەکان نەکردووە، بۆیە گێرەرەوە «نەوەک نوسەری کتێبەکە» خۆی بەیەکەم رۆمانوس دەزانێت کە نواندن لەشانۆنامەی خۆی دەکات، بەهۆی ئەوەی ئەم نوسینەی ئێمە بە زمانی کوردیە، بۆیە کەمێک لەو باسە دوردەکەمەوەو ئاماژە بە بابەتێک دەکەم.
گەر نوسەری ئەم کتێبە شانۆکارێکی کورد بوایە، مامۆستایانی بواری رەخنەی ئەدەبی وا سەیری ئەو کتێبەیان نەدەکرد کە سێ نۆڤلێت بێت، بەڵکو وەک یادداشتنامە و شانۆ سەیریان دەکرد، هەر وەک ئەو قسە قۆشمانەی زۆرجار رووبەروی خودی خۆمان کراوەتەوە، کە ژیانی رۆژانە دەنوسینەوە، ئەو لادانە لەقسەکردنمان لەم کتێبە بۆ ئەوەیە رەخنەگران و نوسەرانێکی زۆر کەمێک فراوانتر سەیری ئەدەب بکەن، بتوانن ئاشنایەتی پەیدا بکەن بە تێکست و کتێبی نوێوە.
نۆڤلێتەکە بەدوای گەیشتنی شانۆنامەکە بۆ سەر تەختەی شانۆ کۆتایی دێت، کە کۆی نۆڤلێتەکە بریتیە لەکارکردن لەناو شانۆنامە وەک نووسین، دواتر پرۆڤە لەتێکستەکە و تا چوونی بۆ سەر تەختەی شانۆ، سەرباری پەیوەندی بە ژیانی کولتوری پاریسیەوە، کۆتایی ئەو نۆڤلێتە دەرگایەکیترمان بۆ دەکاتەوە، تاوەکو گەشت بەناو ئەو دنیا شانۆییە بکەین، بۆیە نۆڤلێتی سێ یەم دەست پێ دەکات لەژێر ناونیشانی «سوپاس؛ ئیقتیباسێکی شانۆیی» ئەم نۆڤلێتە بەتەواوی لەنوسینی شانۆنامەیەکەوە نزیکە، بە دیمەنی سەر تەختەی شانۆ دەست پێ دەکات، دەتوانین ئەو نۆڤلێتە ناو بەرین، بە دەستپێکێک بۆ کۆتایی نۆڤلێتی دووەم، بۆیە هەر سێ نۆڤلێتەکە لەبارەی شانۆو بەدەوری ووشەی سوپاس دەسورێنەوە، سوپاس وەک ووشەو کردار ڕووبەرێکی گەورەی ئەو سێ تێکستە بەدوا یەکە پێکدێنێت، کە لە کتێبێکدا کۆبوونەتەوە، تابلۆکانی هیتلەر کە لە نۆڤلێتی یەکەم باسی لێوە دەکات، لە نۆڤلێتی سێ یەم بیرمان دێنێتەوە، هیتلەر ئەو مرۆڤەی ملیۆنەها کەسی بێگوناهی کوشت، کەچی پێشتر خەریکی نیگارکێشان بووە، ئەوە زانیاریەک نیە گێرەرەوە پێمانی ببەخشێت، هێندەی کەنالی پەیوەندی نێوان نۆڤلێتەکانە، نەک ئەو سێ تێکستە لەیەکتری دانابرێت، بەڵکو هەمیشە دەیەوێت وەک زنجیرەیەکی بەدوای یەک هاتوو بیانبینین، کە لەکۆتاییدا هەر سێ نۆڤلێتەکە وەک ڕۆمانی سوپاس بخوێنینەوە
لەلاپەڕەکانی کۆتاییدا تێدەگەین بۆچی ناونراوە «سوپاس» ئەو ستایشە پێوەری وەرگرتنی خەلاتەکانە، جا با خەڵاتەکە وەک رێزلەنان بێت بۆ تەواوی کارەکانی ژیانت، بۆیە لەکۆتاییدا ئەو وشەیە لەستایشەوە دەگۆرێت بۆ ئاماژەیەکی هەڕەشە کە سوپاسی بەرێز بلامارد ناکات، ئەوەی شایستەی سوپاس بێت ئەو نیە مرۆڤەکانی دەرەوەی خەڵاتەکانن، مرۆڤگەلێکی پەراوێزی ناو ژیان، ئەوانەی کاری خزمەتگوزاری و ساقیەتی مەیخانەکان دەکەن.

نیهاد جامی- فەڕەنسا




سوریا لە دەوڵەتی نەتەوەیی عەرەبەوە، بۆ دەوڵەتی مەشقی ئیگۆرە جیهادییەکان!.. کامل احمد

ئەو ڕووداوانەی ئەمڕۆ لە هەر سووچێکی ئەم جیهانەدا ڕوودەدات، ڕووداوی هەڵتۆقاونین و هەرلەخۆشیانەوە ڕوونادەن. هەموو ئەو کێشمەکێش و ناکۆکیانەی کە لە جیهانی ئەمڕۆدا ڕوودەدەن، بنەمای ئابووری و مادی خۆیان هەیە و وابەستەن بە کێشمەکێشی سەرمایەوە، بە تایبەتی ئەو دوو زلهێزەی کە ئەمڕۆ وێنای جیهان دەکەن، واتە ئەمریکا و چین. بۆ هەر یەکێک لەو ئاڵوگۆڕانەی کە لە ناوچەیەک یان لە شوێنێکی جیهاندا ڕوودەدەن ڕاستەوخۆ دەتوانین بە سادەیی ڕیشەکەی لە پەیوەند بە کێشمەکێش و تەرازووی هێزی نێوان ئەم دوو هێزە زەبەلاحە ئابوورییەدا بدۆزینەوە کە چۆن هەر یەکێکیان لە ڕێگای هاوپەیمانە ناوچەیی و ناوخۆییەکانیانەوە لە هەوڵی ملشکاندنی ئەوی تریاندایە و دەیەوێت هێزی زاڵ بێت. ئەوەی کە ئاشکرایە تا ئێستا ئەمریکا لە ڕووی هێزی سەربازی و شەڕەنگێزییەوە هێزی یەکەمە، بەڵام لە ڕووی ئابوورییەوە ئەم جێگاوڕێگایەی ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرامبەر نەیارە سەرسەختەکەیدا کە چینە دێتە خوارێ و لەدەستدەدات.
هەریەک لەم دوو زلهێزە خەریکی قیرتاوکردن و دەسەتەبەرکردنی ڕێگا ئابوورییەکانی خۆیانن بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر تەواوی یان زۆرێک لە جیهاندا زاڵبن. ئەم یارییە قێزەونەش یاریگای دەوێت و جارجارەش یان بەرابەر دەردەچن یان یەکێکیان ددەۆڕێت و ئەوی تریان دەیباتەوە. هەندێک جار وەک لە یاری تۆپی پێشدا باسدەکرێت کە تیپێک ناوبژیوانەکەی کڕیوە تا تیپی بەرامبەری بە دۆڕاندن بدات، ئەمانیش بەهەمان شێوە خەریکی ساغکردنەوەی ناوبژیوان و کڕینیانن بۆ ئەوەی کە بتوانن سیاسەتەکانی خۆیان لەو ڕێگایەوە بەرنەبەرەوە.
لە ڕووی مێژووییەوە و، بەپێ دانپیادانانەکانی سەرانی باڵادەستی ئەمریکا و بەڵگە ئاشکراکراوەکانیان، هەندێک جار بە نهێنی و هەندێک جاریش بە ئاشکرا، ئەمریکا هەمیشە ئەو هێزە بووە کە خەریکی دروستکردن و زیندووکردنەوەی هێز و جەرایانە کۆنەپەرست و دینییەکان بووە و پارە و ئیمکاناتی لۆجیستیشی خستوونەتە بەردەست بۆ ئەوەی لە ڕێگرتن لە نەیارەکانی و ڕێگاکانی دا بەکاریانبهێنێت.
ئێمە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە تایبەتی دوای ئەوەی کە ناوی لێنرا بەهاری عەرەبی، کە پایز و خەزان و گەڵاڕێزانی عەرەبیش نەبوو، ئەم دیاردەیە بە ئاشکراتر دەبینین. هاوکات ئەفگانیە عەرەبەکان و جیهادییەکانیان لە ئەفگانستان دژی یەکێتی سۆڤیەت دروست کرد و ئەمە مۆدێلێکی تری ئەم کارە بووە بۆ بەرگرتن بە چوونەپێشەوەی نەیارەکانی یان ڕێگریکردن لێیان و مەحدودکردنیان لە چوونەپێشەوەیان. دەستگرتنی ئیخوانییەکان و دروستکردنی داعش و قاعیدە و هێزەکانی تەحریر شام وجەبهەی نوسرە و فەراهەمکردنی ئیمکاناتی ماڵی و لۆجیستی بۆیان و تەنانەت مەشقپێکردنیشیان بۆ ئەوەی وەک هێزی دڕ و وەحشی بەریاندادەتە گیانی خەڵکی ناوچەکە و بتوانێت وەک دەسکەلای دەستی خۆی بەکاریانبهێنێت بەرامبەر هەر ووڵات و ناوچەیەک کە یان پشتگیری ئەمریکا و سیاستە ئابووری و سەربازیەکانی ناکەن و تەواو ملکەچ نابن، یان لەسەر بەرەی بەرامبەر کە چین و ڕوسیایە هەژماردەکرێن بۆ بردنەپێشەوەی سیاستە ئابوورییەکانی خۆی و بەرگرتن بە هەژموونی چین و ئەو هێز و ووڵاتانەی کە لەسەر ئەم بەرەیە هەژماردەکرێن. ڕیشەی ئەم بەکارهێنانەی بزووتنەوە ئیسلامییە جۆراوجۆرەکان و گەورەکردن و بەکارهێنانیان دەگەڕێتەوە بۆ دوای جەنگی جیهانی دووەم، جارێک لە بەرامبەر بلۆکی سۆڤێتی ئەوکات دا و لە قۆناغێکدا بۆکردنەوەی بازاڕ لە بەرامبەر کاڵاکانیاندا و لە ئێستاشدا وەک ئامرازێک بەرامبەر چین کە لە کۆی گشتیدا بناغەکەی پاوانخوازی سەرمایە و سەرمایەگوزارییە لەم ڕێگانەوە.
لابردنی بەشار ئەسەد و هێنانی جۆلانی و کردنی بە دەسەڵاتداری سوریا بۆ هەر کەسێک کە یەک تۆز بیربکاتەوە ئاشکرایە کە ئەمە نە کاری شەو و ڕۆژێکە و نەوەک ئەوەی خۆیان دەڵین لە کنفەن یەکونێکدا ڕوویداوە، بەڵکو ئەمە بەرنامەڕێژی و ئامادەکاری بۆ کراوە تا بتوانن لێدانێکی گوورچکبڕ لە نەیارەکانیان بدەن لە ناوچەکەدا بەتایبەتی کە سوریا سەر بە میحوەری ئێرانی و ڕوسی و چینی هەژماردەکرا. ئەمەش دوای ئەو ئاڵوگۆڕ و زەربانە دێت کە ئیسرائیل بە دەستی حەماس خواردی و حزب اللە لوبنانیش وەک تەرەفێک دژ بە ئیسرائیل بەشداربوو. بۆ ئەوەی ئەم دوومەڵە لەوێدا نەهێڵن ئەمریکا پێویستی بوو ئەو هێزە سوننیە، کە هەمیشە پشتی پێ بەستووە لە ناوچەکەدا، لە شێوازێکی نوێدا پێشکەشمان بکاتەوە، ئەمە جارەیان نەک وەک ویلایەت و بەگرتنی کەنیزەک و بازاڕی فرۆشتنی کەنیزەکەکاندا، بەڵکو لە فۆرمی دەوڵەت و دەوڵەتداری و نیشاندانی سیمای سەقامگیری دا.
هێنانی جۆلانی لەم چوارچێوەیەدا مانا پەیدا دەکات. بەڵام حەتمەن دەبێت جۆلانی هەم ڕیشەکەی کەمێک کورتبکاتەوە و هەم لە جیاتی پۆشاکی جیهادییەکان چاکەت و پانتۆڵ لەبەربکات و بۆینباخ ببەستێت بۆ ئەوەی ڕتووشەکەی جوان بێت. جۆلانییەک کە تەنانەت خۆشی ناتوانێت ئینکاری لەوە بکات کە لە ٢٠٠٣ ەوە دەستی بە خوێنی هەزاران کەس سوورە هەم لەعێرا ق و هەم لە سوریادا. سەرتا وەک تەزیمی قاعیدە لە عێراق و تەنانەت دەستگیرکردن و زیندانیکردنیشی لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٦ دا و تاساڵی ٢٠١١ کە ئەمریکا ئازادی دەکەن بۆ ئەوەی کاری داهاتووی خۆیانی پێبسپێرن، بەڵام ئەم جارە لە سوریا. لە ساڵی ٢٠١٢ جوبهەی نوسرە دادەمەزرێنێت دوای ئەوەی کە ئامادەنییە مل بدات بە تەنزیمی داعش و دەیەوێت خۆی سەرکردە و قسەکەربێت و بە ناو مۆدێلێکی میانڕەوتربێت لە داعش، هەڵەدەستێت بە دامەزراندنی هەیئەی تەحریری شام و دەستدەگرێت بەسەر بەشێک لە ناوچەکانی سوریادا. لە هەمووشی دووڕوویی تر ئەوەیە کە ئەمریکا ١٠ ملیۆن دۆلاری وەک بەخشیشێک داناوە بۆ ئەوە کەسەی کە جۆلانی تەسلیم بکات. پرسیارەکە ئەوەیە کام لەو سیاسەتمەدارە ئەمریکییانەی کە شەرعیان بینیوە و لەگەڵیدا کۆبوونەتەوە وکۆدەبنەوە دەبنە خاوەنی ئەم بەخشیشە!؟
یەکێک لەو کێشانەی کە لەسەرەتای گرتنەدەستی دەسەڵاتەوە لەلایەن شەرعەوە باسی لێدەکرێت و جێگای پرسیار و گومان و تەنانەت ناڕەزایەتی خەڵکی سوریاشە، مەسەلەی ئەم چەکدارە بیانییانەن کە ئەم هیزە ناونونووسیکردن و لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی خۆی و پەلکێشانی خۆیدا پشتی پێ بەستوون. ئەم کێشانەش زیار لەوێوە سەریانهەڵدا کە شەرع نەک ناتوانێت بشتبکاتە ئەم هێزانە، بەڵکو لە ناو وەزارەتی بەرگری تازەی سوریادا هەم جێگای کردوونەوتەوە و هەم پلەوپایەی سەربازی باڵاشی پێداون لە کاتێکدا کە ئەمانە بە ناو هاوڵاتی سوری نین و ئەم مافەیان نییە. ئەم کارانەش لەژێر ناوی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکان و بیناکردن و بە دامەزراوەکردنی ئۆرگانەکانی دوەڵەتدا دەبرێتە بەرەوە.
دیارترینی ئەو هێزانەش کە بەسیجکراون لە ئاسیای ناوینەوە هاتوون و چیچانییەکان و ئیگۆرییەکانی چینن. ئیگۆریەکان ئەو هێزەن کە ئەمریکا دەیەوێت لە کات و ساتی تردا و لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی خۆیدا لە کاتی پێویستدا بەکاریان بێنێت. هەر چۆن ئێستا هێناونی ئاوها لە کاتی پێویستدا ئاودیویان بکاتەوە و سوودیان لێوەربگرێت. هەر بۆیە بە دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا لە لایەن ترەمپ و ئەمریکا وە، هەر خێرا نێرداروی ئەمریکا بۆ سوریا، تۆماس باراک، گەیشتە سوریا و ڕەزامەندی خۆی دەربڕی سەبارەت بە پەیوەستبوونی ئەو هێزانەوە لە چوارچێوەی پرۆژەی دەوڵەتی سوریادا و چرای سەوزی بۆ هەڵکردن کە دەتوانن بەشێک بن لە سوپای سوریا. ئەمەشی بەوە پاساوکرد کە گوایە لێکهەڵپێکانیان دووریان دەخاتەوە لەوەی کە بیر لە کردەوەی بەناو توندڕەوەی بکەنەوە و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بن. هیچ کەس ناتوانێت ئەوە نادیدەبگرێت کە چۆن شەرع و دەوڵەتدارییەکەشی هەمووی لەخزمەتی بردنەپێشەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەتی لە ناوچەکەدا، ئەم کارەشی هەر بۆ ئەو خزمەتەیە لە کاتێکدا بە پێیی دانپیانانی خۆیان ئەم چەکدارانە زیاتر لە پێنج هەزار چەکدارن و جگە لەوەی لە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپی و وڵاتانی پێشووی سەر بە یەکێتی سۆڤیەتەوە هاتوون، زۆربەیان ئیگۆرییەکانن کە لە ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئاسیاوە بە تایبەتی لە ناوچەی شنگیانگی چینەوە هاتوون.
ئەوان لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی داهاتوویاندا چاویان لە ئیگۆرییە چەکدارە جیهادیەکانی سوریایە نەک لەبەرخاتری ئەوەی کەوەک خۆیان دەڵێن موسوڵمانن وستەمیان لێدەکرێت، بەڵکو لە بناغەوە بۆ تێکدانی هەلومەرجی ئابوری و سیاسی وڵاتی چینە لە کاتی پێویستدا بەکۆمەکی نەتەوە یان وڵاتە تورک زمانەکانی دیکە و تورکیاش لەم نێوەدا دەتوانێت ڕۆلی گەورە ببینیت. لە هەمانکاتدا ناوچەی شنگیانگی ئیگۆرییەکان کە پێدەوتریت تورکمانستانی شەرقی، و بەهرەمەندە لە ئۆتۆنۆمی، دەوڵەمەندە بە بناغەی ئابوری زەبەلاح. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ناوچەی ئێگۆرییەکان دەکەوێتە سەر ئەو ڕێگا ئاوریشمی یە مێژووییەی چین وهەر لە کۆنەوە بە یەکێک لەدەراوزە سەربازی و بازرگانییە هەرە گرنگەکانی چین دادەنرێت. هاوکات ئەم ناوچەیە دەروازەی چینە بۆ ئۆراسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم ناوچەیە یەک لەسەر شەشی پانتایی چین پێکدەهێنێت و یەکێکە لەناوچە هەرە دەوڵەمەندەکان بە یۆرانیۆم و ئاڵتون و زۆرترین یەدەکی گازی سروشتی و خەڵوزی تێدایە. هاوکات یەک لەسەر پێنجی یەدەکی نەوتی چینی لەم ناوچەیەدایە. ئەمە وێڕای ئەوەی کە ناوچەیەکی کشتوکاڵی بەپێزە و لە ٨٠ ٪ ی لۆکە لەوێ بەرهەمدەهێنرێت. ئەم ناوچەیە لە ڕووی جیۆپۆڵیتیکیشەوە گرنگییەکی گەورەی هەیە چونکە هەرێمی شینگیانگ بە مەڵبەندێکی سەرەکی دەستپێشکەری ڕێگای پشتێنەی چینی بە هەژماردەهێنرێت کە زۆرێک لە پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری، کە لە لایەن چینەوە پشتگیریلێدەکرێت بۆ وەبەرهێنانی وزە و پێشخستنی، لە ناوەڕاست و خوارووی ئاسیادا لەخۆدەگرێت. هاوکات ئەم هەرێمە دراوسێی هیندستان و ئەفگانستان و مەنگۆلیاشە.
بۆیە باسەکە ئەوە نییە کە ئەگەر ئەم چەکدارانە بگێڕدرێننەوە چ بەڵایەکیان بەسەردێت و چ چارەنووسێک چاوەڕێیان دەکات، چونکە ئەوان ئەوەی بۆیان گرنگ نییە و بایەخی نییە لایان ژیانی ئینسانەکانە. ڕۆژانە هەزاران کەسە دەبنە قوربانی ئەم سیاسەتە دژە ئینسانییانەی ئەوان. باسی سەرەکی ئەوەیە سوریا لەم ڕیگایەوە ببێتە مەڵبەندی پێگەیاندنی نەوەی تازەی ئیگۆرییەکان و جیهادییەکانی دیکەی ئاسیای ناوەڕاست و ڕاهێنان و مەشقیان پێبکرێت لەسایەی دەوڵەتی ئیسلامی مۆدێرندا بە شێوەیەکی ئاشکرا و فەرمی. خودی باسەکە ئەوەیە کە ئەم هێزانە تەیارتر و خاراوتر بکرێن و جەنگاوەری دڕترتریان لێدروستبکرێت بۆ شەڕە چاوەڕوانکراوەکانی نێوان سەرمایە و قازانج پەرستیییان، کە نەک ئینسان و مافەکانی سەنتەر نییە، بەڵکو هیچ جێگاوڕێگایەکی نییە. ئەوەی سەنتەرە بۆ ئەوان سوود و قازانج و کەڵەکەی زیاتری سەرمایەکانیانە.

کامل احمد
١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥




ئـامرازەكانی كۆگەیاندنی میدیایی.. نووسینی: كارزان عزیز عبدالراحمن

پێریست:

 رەگەزەكانی كۆگەیاندنی میدیایی ئەلیكترۆنی
 كۆگەیاندنی كۆمەڵایەتی
 كۆگەیاندی گشتی لەڕێگای پەیوەندی یەكانەوە
 گەیاندنی جەماوەریی
 گەیاندی گشتی لەڕووی ئابووریی
 كۆ گەیاندنی گشتی تەلافزیۆنی
 ئامرازەكانی گشتی پەیامەكان
 شێوازەكانی گەیاندنی رایگشتی
 ئامرازەكانی میدیاكانی ڕایگشتی
 پێوەرە پیشەیەكانی گەیاندن
 ئەنجام

پێشەكی

وەك ئاشكرایە كاتێك ئێمە باسی جۆرەكانی ئامراز دەكەین زۆر شتمان دێتەوە خەیاڵ كە لەرۆژگاری ئەمرۆدا باوەن چونكە ئامرازەكان زۆرجار پێیان دەوترێت سیخوری، چونكە هەمیشە لەپێش هەمووشتێكەوەیە زۆر زوو ئەچێتە ناو خەڵكەوە بۆیە ئامرازەكان زۆرن وەك:
رادیۆ \ تیڤی \ رۆژنامە \ ئینتەرنێت \ موبایل \ كەئەمانە زۆر زوو ئەچنە ناو خەڵكەوە هەمیشە جێگای خۆیان كردووەتەوە. بەڵام بەزۆری ئینتەرنێت ئەچێتە ناو دەزگاكانی راگەیاندنەوە بەگەیاندنێكی زۆر زوو ئەچێتەوە ناو خەڵكەوە بۆ ئەوەی بەزووی بچێتەوە ناو خەڵكەوە،ئەم جۆرەی كەهەیە زۆر زوو گەشەی كرد بەخێرای جێگای خۆی كردەوە ،هەر لەڕێگای ئەم تۆرەوە ئەتوانین زۆر خێرا گەشەبكات بەگاتە دەستی بینەران، لەدنیای ئەمرۆدا زۆرشت ئەكرێت بۆیە بەئامێرێكی بێگان ناسراوە لەبەرئەوەشە كە هەمیشە بێ سانسۆركردن هەواڵەكان ئەنێریت، بێ ئەوەی گرینگی بەسەرچاوەكان بەن بلاوی ئەكەنەوە. لەبەر ئەوەشە بە ئامیریكی بیهەست ناسراوە.
ئامێری رادیۆش كەهەوالەكان بەگەرمی ئەگوازێتەوە بۆ گوێگران ئەم جۆرەیان كە ئەتوانین هەم لەناو سەیارە یان لەهەرشوێنیك بێت ئەتوانیت گۆێ بیستی بیت، بۆیە بەئامێرێكی سارد ناسراوە لەبەر ئەوەیە تێچووی كەمەو هەرزانە،
بەلام تیڤی راستەهەوالەكان بەگەرمی ئەگوازێتەوە لەگەڵ ئەوەشە ئەویش هەوالەكانی ئەیش هەردەمەو لەشێوێنك بەشێوەیەكی زۆر سەیر بلاو ئەبێتەوە، رۆژنامەش بەهەمان شێوە خەبەرەكان ئەگوازێتەوە بەدرووستی گەربمانەوێت هەالەكەش بخوێنینەوە گەر هاتوو كاتمان نەبوو بۆخوێندنەوە ئەوە ئەتوانین بەشێوەیەكی گشتی هەركاتێك بمانەویت بیخوێنی نەوە، لەرۆژگاری ئێستاشدا زۆر كەناڵی تیڤی زیادی كردووە بۆیە هیچ جەبەرێكمان لەدەس دەرناچیت .

دەسپـێـك

لەڕۆژگارێكی وەك ئەمڕۆدا شت گەلانێكی زۆرمان لەبوردەسایە بۆ ئامرازەكانی گەیاندنی پێ ڕاپەڕێنین گەشەسەندنی تەكنەلۆژیا پەیوەندی هاتنەئارای میدیای ئەلیكترۆنی، گۆڕانكاری یەكی گرینگی لەبواری ڕۆژنامەگەریدا دروستكرد كە زۆر بەهەنگاوانە بەرەو فراوانكردنی سنووری بڵوبوونەوە پانتایی ناوەڕۆك و ئاسانكاریی پڕۆسەی گەیاندی پەیام و ناردنی وەرگرتنەوەی ڕای جەواوەری لەڕێ فیدباك كردنەوەوە. ئەم خاسڵەتە نۆێیانەی میدیای ئەلیكترۆنی و بەكارهێنانی لەبواری ڕۆژنامەگەریدا كۆمەڵێك گرفت و پیشەی ڕۆژنامەگەری درووستكردووە. لەڕۆژنامەگەریدا پەیوەندارە بە وەڵام دانەوەی كۆمەڵێك پرسیار كەچۆن مامەڵا كەچۆن مامەڵالەگەڵ ئەم مۆدێلدا بكەین كاریگەری خراپیشی لەسەر پیشەو رای جەماوەرو گشتی شە.
هەڵكشان و زیاند بوونی ڕەێژەی میدیایی ئەلیكترۆنی كوردستانی كەم بوونەوەی بەرچاوەی ڕۆژنامە و گۆڤارە چاپكراوەكان لەهەرێمی كوردستان لەماوەی یەك ڕابردوودا لەدەرەنجامدا گرینگی گۆڕانی تەكنەلۆژیایی بڵاوكردنەوەن لەم ڕەوانگەیەوە بۆپاراستنی سیماو خەسڵەتە باشەكانی میدیای چاپكراو و خستنەڕووی چەند هەلومەرجی واقعی ڕۆژنامەگەری بابەتەكەبكات و ڕێوشوینی زانستی بۆ ئایندەی میدیای بخاتە ڕوو..

یەكەم \ رەگەزەكانی كۆگەیاندنی میدیایی ئەلیكترۆنی

میدیای ئەلیكترۆنی چەمكێكی تەكنەلۆژیای دەگەڕێتەوە بۆ سەرتای داهێنانی تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت لەهەنگاوی نۆی زانستیدا لەسالێ (1969) تۆری ئەلیكترۆنی پێكەوە بەسترایەوە . بەڵام ئەمە ئەوەدەگەیەنێت كەتۆڕی ئەلیمترۆنی لەو سالادا گرینگی یەكی زۆری پێ ئەدرا ،
بەڵام بە بۆچوونی من كە لەو ساڵایە (1969) دەركرا بۆی بەڵام ئایە پێش ئەو كاتەش ئینتەرنێتیش نەبووە بەڵام هەر خۆپەیوەندیەكانیان دەچووە پێشەوە هەر سەركەوتووش بوون هەتا كارگەیشتە ئەورادەیەش كە گوگەیاندنیش دەستێكی باڵای هەبووە چونكە گەیانیش ئەوكاتە بێ ئەوەی ئینتەرنێتیش هەبێت هەركارەكانیان ڕاپەراندووە سەركەوتووش بوون واتا ئینتەرنێت تەنیا لەوكاتەیە تەنیا كارەكانی ئاسانتر كردووە نەك كارەكان نەكرێ بەڵكو كراوە بەڵام بەشێوەیەكی درەنگ و زووی كەوتووە دەنا هیچ كاتێك پەیامێك شتێكی واناكات كەكار لەنەگەیشتنی پەیامەكە بكات . بەڵام بەهاتنی ئینتەرنێت كارەكانی تۆزێك سووكتر كرد دەنا هەر كارەكەش ئەكرا بێ ئەوەی ئینتەرنێت هەبێت .

دووم \ كۆگەیاندنی كۆمەڵایەتی

گۆڕانكاری لەدیاردە و كلتوریەكان ناباوەكانی كۆمەڵگای هەمیشەی ئەركی سەرەكی میدیایە لە ڕێگای بڵاوكردنەوەی بۆچوونی دەستەبژی زۆر هەستیارە دەبێ بەڕێوشوێنی رۆژنامەگەریی كوردی بەپێ پۆلینی قۆناغی سەردەمەكانی ڕۆلێ گرینگی بینیوە لە پێشخستنی كۆمەڵگای كوردی . بۆ نموونە دیاردەی ناباوی كۆمەڵایەتی كە لە چەند دەیە رابردوودا هەبوون لەڕۆژنامەگەریدا ڕەخنەو بابەتی لەسەر بڵاوكراوەتەوە،ئێستا بەرەو نەمان و لاوازی چوون هاتنە ئارای میدیای ئەلیكتررۆنی گرفتێكی گەورەی بۆ رێزگرتن لە ئادابی گشتی نەتەوەی هێناوەتە ئاراوە .
لێرەدا بەبۆچوونی من پەوەندی كۆمەڵایەتی ئەوكاتە لەكۆندا زۆر بەبایەختر بوو چونكە ئێستا ئەوەی لە چەیجەكان و تۆرەكۆمەڵایەتیەكان ئەكرێت راستەزۆر جارئەبێتەهۆی كوشتنی كەسەكە بێ ئەوەی لە راستی شتەكان تێ بگەن من بروام وایە پەیوەندی كۆمەڵایەتی گەیاندی گشتی تەنیا لەئێستایە بۆ شێواندی كەسەكەیە نەك بۆ شتی تر ئەو درۆ بوختانەنەی كە لەتۆرەكانە ئەكرێت لە(%80) دوورە لەراستیوە هەمیشە ئەم پەوەندیە زۆر شتی نابەجی لێ ئەكەوێتەوە بۆیە قەت شتێك بێ پرسی ئەوەی كەسی دووەم ئاگاداربێت كەسەكە لەكەدار ئەكەن بەڵام خۆ ئەكرێت ئەم قسانەدەكرێت گەر مەبەستمان باشی كەسەكەبێت ئەوە زۆر بەجوانی ئەرۆین بۆلای هەتا خۆی جاكات نەك لەێ تۆرەكانەوە ئابروویییكەسەكە بەرێت ئەمە ئەچێتە بواریی گۆكەیاندنی كۆوڵایەتی سنوربەزاندنی گشتی یەوە بۆیە هەمیشە ئەم بوارە رۆژ لەدوایی رۆژ گەرپەرەی لێ نەگیرێت ئەوە زۆریاد لەوەی كەهەیە خراپتر ئەبێت بۆیە سەرەتا ئەبێت لەتاكی خۆۆمانەوە دەست پی كەین بۆ ئەوەی بەر بەم خراپیە بگرین دەبیت ئەم كەسانەی كەوادەكەن زۆر بكرینەپوند بۆ ئەوەی ئیتر شتی خراپی بلاو نەبێتەوە چوونكە من دەڵیم پەوەندی كۆمەڵاتی گەیاندی دەبێت هەمووكات وابكەین كە تۆرەكانی ئینتەرنێت شتێك نەكرێت هەتا پەیوەندیەكان باشتر بكرێت نابێت .

سێیەم \ كۆگەیاندی گشتی لەڕێگای پەیوەندی یەكانەوە

كۆمەڵێك دامەزراوی پەیوەندی لە هەرێمی كوردستان هەن كە هێلی ئینتەرنێت دابین دەكات پێویستە ستافێكی شارازا ئەو كۆمپانیانە سەرجەم سایتانە فلتەر بكەن كە بابەتی وروژادنی سێكسی و دنەدان بۆ تاوانیان لە خۆگرتووە یەكێك لە گرینگی فلتەرەكان ڕۆلی چاودێری میدیایی بریتیە لە چوونەژوورەوە بۆهەندێك لە هەواڵەكان دەكرێنەوە هەندێكشیان دووردەخاتەوە (كورد لۆین )
بەڵام خۆی كارێكی باشی كردووە بەڵام كە تۆری ئینتەرنێتی هەمووی پێكەوە ئەبەستێتەوە ئەمە شتێكی زۆر جوانە زۆریش بایەخی پێدرا بەلام لێرادە كە باسی تۆرەكانی ئینتەرنێت دەكەین زۆرشتی سەیر سەر بەخەیاماندایەیت بەڵام من بوومایە لەجێ (كورد لۆین ) ئەوە هەمان شتم نەدەكرد بگرە بەپێ شوێن و بەپێ ئەندامەكان ڕێگام ئەدا كارەكانیان جێ بەجی بكەین هەمیشە ئەوەم رەتەكردەووە چونكە ماڵپەرە سێكسیەكان ئێستا تەشەنەیەكی زۆری ناوەتەوە هەمووتەمەنێك بەكاری دەهێنێت، بۆیە نەك هەر فلتەرم دانەدەنە بگرە هەر ماڵپەرەكانم بەگشتی سانسۆردەكرت بۆئەوەی ئەو شوێنە نەی بینێت چونكە ولات هەیە مسوڵمانە نموونەوەك كوردستان نادەبوایە ئەم شێوازە لەكوردستان هەبووایە، من بوومایە جیاواتر لەو گۆانكاریم دەكرد.

چوارەم \ گەیاندنی جەماوەریی

ڕۆژنامەگەریی كاغەزپێویستی بەتێكەڵاوبوونە لەگەڵ جەماوەر لە ڕێگای ورووژاندن و بایەخدان بەو بابەتانەی كە جێگای بایەخی وەرگرن بەمانایەكی تر شكاندنی ئەوسانسۆرانەی كە دامودەزگای حوكمیەكان سەپاندوویانە. هەنگاونانیش بەرەو میدیای جەماوەری و لیبراڵ، ڕێگارێكە بۆئاستی بەرزكردنوەی ئاستی خوێنەرو برەودان بە فرۆش .
\ گەیاندی گشتی لەڕووی ئابووریی
گرفتێكی گەورەی ڕۆژنامەگەری كاغەز بریتییە لە كەمی بوجەو داهات زۆری مەسرەف بۆ چارەسەریش پێویستە بایەخی زیاتر بەرێكلام و شێوازی فرۆشتن بدرێت لەهەمان كاتدا لەڕێگای پەخشی ریكلام ئاگاداری و كەمكردنەوەی گومرگی كاغەزەوە هاریكاری رۆژنامەگەریی كاغەزبكات .

پێنجەم \ كۆ گەیاندنی گشتی تەلافزیۆنی:

هەموو ئەوبیربۆچوون وزانیاری و وێنە و گرتە ڤیدۆیانە دەگرێتەوە لەلایەن كەسانی سەربەخۆ بێلایەنەوە یان كەسانی حزبی و حوكمی سوندیكایی و ڕێخراوەكان .. لەسەرانسەری جیهاندا بلاودەكرێتەوە لە رێگای تۆری ئینتەرنێتەوە، میدیای نوێ وەچەرخانی گرینگە لەهەموو كایەكانی ژیانی هاوچەرخ دەرفەتی رەهای دا بەكاربەرلەهەمووشوێنێك بیەوێت كاریگەری دروست بكات شورشەكانی بەناو بەهاری عەرەبی لە دەرەنجامی جوڵانی رای گشتی شەقامی عەرەبی بوو لە ڕێگەی تۆرەكۆمەڵایەتیەكان .

شەشەم\ ئامرازەكانی گشتی پەیامەكان

.دەتوانیت بەئاسانی لەم مەودایەدا لە رای بۆچوونی خۆی گرینگی فەزای ئەلیكترۆنی لەوەدا دەردەكەوێت كە بەكاربەر بكات سەبارەت بەوپرس و وبابەتانەی كەجێ بایەخی ئەون لێرەدا ئامرازانە دیاردەكەین كەتۆری ئینتەرنێت دەستەبەری كروون بۆگەیاندنی پەیامەكان .

شێوازەكانی گەیاندنی رای گشتی :
بەشێوەیەكی گشتی پرۆپاگەندە لەپەیامەكاندا پشت بەبەرژەوەمدی هەست و سۆز دەبەستێ ئەم شێوازە پێوایە زۆربەی هەڵوێست و بریارەكانی جەماوەر دەرهاویشتەی ئەو كاریگەریانەی عاتیفیانەی كەلەسەریانە. هەر بۆیە زۆر لەوانەی كەدەیانەوێ كار لە ڕایگشتی چینێك بكەن لە ورووژاندنی هەست و سۆزایانەوە دەست پێ بكەن
سیستەمی ئازاد \ لێرەدا مرۆڤ ئازادە لەوەرگرتنی زانیاری هەڵبژاردنی ئەم سیستەمە كاری دەوڵات لەم سیستەمە خواستی تاكەكانی تاكە، پۆلورالیزم و كار ئاسانی بۆخەڵكی دەكات تاكو دەستیان بگات بەو سەرچاوانەی كە كار لە ئایندەییان دەكەن ئەركەكانی میدیاكان لەم سیستەمەدا خەڵكی كاروباری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریە رادیۆ و ەلافزیۆن و رۆژنامەو ئینتەرنێت لەم سیستەمەدا سەربەخۆ ئازادن دەتوانن رەخنە لەهەموو شتێك بگرن كەدژبە پەرژەوەندی جوماوەریە. جگە لەهێرش كردنە سەرژیانی تایبەتی خەڵكان و زیانگەیاندن بە ئازادییە گشتییەكان راگەیاندنەكان دەستیان بەتەواوی كراوەیە خاوەندارێتی لەم سیستەمەدا لەدەستی كەرتی تایبەتدایە.

ئامرازەكانی میدیاكانی ڕاگشتی

دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیە لە دونیای رۆژ ئاوادەردەكەوێت پەیوەندی نێوان دیاردەیە میدیاكان بوو بە مایەی پرسیار بۆ زۆر لە لێكۆڵنەوەنی زانستی پەیوەندییە گشتییەكان و كۆمەڵناس و دەرووناسەكان هەرچەندە لەسەرەتادا بەگومانەوە تەماشای رادەی كاریگەری میدیاكان دەركرا لەسەرپێكهێنانی رایگشتیدا نەتواندرا دەست نیشان بكرایە . بەڵام چاش دەركەوتنی رادیۆ وتەلەفزیۆن لەپاڵ ڕۆژنامەكان، هیچ یەك لێكۆڵینەوانە كومانی ئەوەیان لانەما كەوا بەشی هەرەزۆری دەركەوتنی رایگشتی دەگەرێتەوە بۆ میدیاكان .
میدیاكان بۆخستنەرووی رووداوەكان سود لە تەقویم وەردەگرن وریزبەندب بابەتەكان دەكەن میدیاكان لەڕێگای پلاندانانی تایبەتەوە بەخەڵك بڵێن دەبێت لەمەولا بیرلەچی بكەنەوە. لەسادەترین بۆچووندا دەكرێت ئەوە لەبیر نەكەین میدیاكان لە هەموو كونج و كەلەبەرەكانی ژیانی ڕۆژنامەدا وجودیان هەیە كەس لە ئێمە ناتوانێت خۆی لەتایبەت مەندیەكانی زمان دوورخاتەوەكەواتە میدیاكان كەهەرلەسەرەتاوە بۆ درووست بوونی ژیانی كۆمەڵایەتی ئێمە ئاراستەبكەن پێمان دەڵێن دەنگ بەكب بدەین چۆن هەڵسوكەوت بكەین چۆن بیر بكەینەوەباشتروایە لە گەڵ كێدا هاوبیر بین …

پێوەرە پیشەیەكانی ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندكار دەكەوێتە ژێر كاریگەری كۆمەڵیك فشاری پیشەیی كاردەكاتە سەر كارەكەی وادەكات پابەندبێت لەگەڵ سیاسەتی ئەودامەزاوە ڕاگەیاندنەی كاری تێدا دەكات پێوەرە پیشەییەكان سیاسەتی ئامرازی راگەیاندن سەرچاوەكانی هەواڵ پەیوەندییەكانی كارو فشار دەگرێتەوە فشاری دەزگاكان لەوەزیاتر و گەورەترین كە دەزگاكان ئەو فشارانەی كەخۆیان هۆكاری دەرەكی و ناوەكین دەنوێن مەبەستمان لە هۆكارە دەرەكییەكان پێگەی ئامرازەكانەلەو سیستەمی كۆمەڵایەتتیەی لە ئارادایە هەروەها ئاستی پەیوەستوونی بەبرژەوەندیەدیاری كراوەكانی وەكو بوونی وێستگەی ڕكایەر بەڵام هۆكارە ناوخۆییەكان شێوەی خاوەندارێتی شێوەی زاڵبوون سیستەمی كارگێری و فشارەكانی بەرهەم هێنان دەگرێتەوە. ئەم هۆكارانە رۆڵێكی گرینگە هەروەها بەوە كۆتایی دێت پەوەندی كار دەبێتە بەشێك لەقەبارەیی گشتی دامەزراوەكە چونكە پێوەری گشتی گەیاندن هەمووكات ئامانجێكی دیاری كراوی هەیە بۆ دەزگاكانی دەوڵات تابەرەو پێش چوون بڕوات …

ئەنجام

بۆنیادنانەوەی میدیای كوردی و رێخستنەوەی شێوازی مامولەَی ئاراستەكردنی لەسەر هەردوو ئاستی میدیایی ئەلیكترۆنی و ڕژنامەگەریی كاغەز پێویستی بەهەماهنگی و هاریكاری دامەزراوەكانی خودیی میدیایی و ڕۆژنامەكان.
لەبەرئەوەزۆربەی ئەنجامەكانی ڕێخستنەوەی گەیاندنەكان بەگشتی دەكەوێتەبەر شەپۆلی زۆربەی راگەیاندنكارەكان كەهەمووكات ئەنجامیان ئەوەیە هەوالەَكە بەهەر شێوەزاێك بێت بەدەستی بێنێت چونكە گەیاتدی ئێستا لەچاو زۆرپێش ئێستا سەنكۆنەكرابوون هەتا گەیشتنە ئەنجامێك بۆ ئێستا كەزۆر بەئازادانە بیروراكان هەركەسەو لەڕەوانگەی خۆیەوە دیدی بەكاردێنێت، بۆیەمیدیا ئەلیكترۆنیەكانیش گەیشتنە ئەوئەنجامەی كەهەرگیز سانسۆرناكرێن چونكەهەریەكێكیان لەدیدیخۆیەوە هەواڵ ئەنووسێت لەوشتەی كە لەسەری بلاوەكاتەوە ئازادانە ئەم شتە ئەكات .

ناساندنی: رۆژنامەی كۆن و تازە تیڤی و رادیۆكان ئینتەرنێت

كەئەمانە هەرزوو بەخێرای گەشەیان كرد چونكە هەتا ئەسیانەش نەبێت ئەوە هەر كاری گەیاندنی گتی ئەكرێت گەر لەنێوان دووكەسیشد دابێت . بەلام لەوەتەی ئەمانە پەیابوون ئێستاكارەكان زۆر ئاسانتر بوون لەچاو پێشان ..،كەئەمانە ئامرازێكی زۆرباشی گەیاندنی گشتین

سه‌رچاوه‌كان:
diplomaticmagazine.net/politics/586
https://tinyurl.com/osyan-madany
جنار نامق، دور المواقع الالكترونیە الكوردیە فی تشكیل الرای العام حول انتهاك حقوق الایزیدیە، دار غیداو للنشر والتوزیع، عمان، 2019.




بەغدا و هەولێر لەژێر فشاری ململانێیەکی بەردەوامدا.. عوسمانی حاجی مارف

لەدوای ٢٠٠٣وە ناکۆکی و ئاژاوە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق هەرگیز نەوەستاوەو ناوەستێت، لەدڵی ئەو ناکۆکیانەدا پەیوەندیە گرژییەکەی نێوان بەغدا و هەولێر، چەندین بێ‌هیوایی تێدا چێندراوە و مانایەک بۆ ئارامی سیاسی جێگەی نابێتەوە، پێکهاتەو دامەزراندنی دەسەڵاتی سیاسی لە بەغداو هەولێر ڕۆشناییەک نادا بەدەستەوە کە ئاسودەیی بۆ دانیشتوانی عێراق و کوردستانی تیا بەدیبکرێت.
هەڵبەتە هیچ گومانی تیا نیە کاتێک پێکهاتەی دەسەڵاتێک بە هێزی تائیفی و ئیسلامی و قەومی و بنەماڵە ومیلیشیا دامەزرابێت، بێگومان بەردەوام جەردەو مافیا و گەندەڵی بەرهەم دەهێنێتەوە، پەیوەندیەک کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ بە شەراکەتێک بە ڕوخساری ساختەی هیوا دەستیپێکرد، بەناوی فیدراڵی و پێکەوەژیانی “عەرەب و کورد و شیعە و سونە” ڕاگەیەندرا، حەتمیە کە ئەم ڕۆژگارە ناهەموارەی ئێستای لێ بەدەست دێت، کە خەڵکی ناتوانن ساتێك بە بێنیگەرانی بخەون.
ئەم شەراکەتە کۆنەپەرستانەیە لە پێکهاتەی هەردوو حکومەتی بەغداو هەولێر بۆ بەشداری لە دامەزراندنی “عێراقێکی نوێدا”، وایانڕاگەیاند کە فیدراڵی و دەستوور دەبێتەهۆی زامنی ئەو مافانەی کە لەمێژە خەباتیان بۆ کراوەو قوربانی بۆدراوەو ڕاپەڕینی بۆ کراوە! ئەوەی دەیبینین تەواو پێچەوانەکەی پیادەکراوە و پیادە دەکرێت. بەڵام بەدوای بەخشینی ئەو هیوا ساختانە، دیمان کە چۆن وردە وردە بەریەکدەکەوتن و درزی ناکۆکیەکانیان کراوەترە لەناو لیتاوێکی خەستدا، لەبەرامبەر واقعێکی سیاسی ئاڵۆزدا، یەکتر دەخلیسکێنن، هەرلایەک گوریسەکە بۆ بەرژەوەندی زیادبونی پێگەو نفوزی سیاسی خۆی ڕادەکێشێت، لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین بەرهەمی دزی و تاڵانی و قۆرخکردنی زۆرترین سەروەت وسامانی عێراق و کوردستان، هەر ئەمەش ئاراستەیە بۆ کەڵەکەبونی سەرمایە و سەرمایەگوزاری بۆ بەرپرسەکان.
یەکەم نیشانەکانی لیتاوی فیدراڵیزم لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دەستیپێکرد، کاتێک پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی، کە یاسایەکە لە دەستووری عێراقدا هاتووە (ماددەی ١١١ و ١١٢). بڕیار بوو ئەم یاسایە پەیوەندی نێوان ناوەند و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ڕێکبخات. بەڵام لەوکاتەوە نەوت لە سەرچاوەیەکی هاوبەشەوە گۆڕاوە بۆ سەرچاوەیەکی درێژخایەن بۆ ململانێ و داگیرکاری چاڵەنەوتیەکان لەلایەن هێزە میلیشیاکانەوە، کە تێیدا هەموو شتێک لە سیاسەت و یاسا و پێکهاتەی هێزە سیاسیەکان و دەسەڵاتی سیاسی وەها تێکەڵاوبون، بەرژەوەندیەکان ئەوەندە ئاڵۆزبون، جگە لەکۆتاییهێنان بە تەواوی هێزە میلیشیاکانی کوردستان و عێراق، ڕێگایەکی تر نیە کە بتوانێت زاڵبێت بەسەر ئەم ناجێگیری و گێژاو و کارەساتانەدا. لەڕاستیا تەواو بونەتە مایەی جۆرێک لە دەردیسەری و بارگرانی بۆ دانیشتوان، کۆتایەکەشی نادیارەو نەزانراوە. دواتریش پێکهاتنی ئەو دامودەزگایانەی بەناوی دەستەی دەستپاکی دەوریان درایە، تا کارێک دژی گەندەڵی رێکبخەن، بەڵام بەبێ توانایی و شەرمەزاری و شکستەوە کارمەندەکانی دەزگای دەستپاکی بێدەنگیان لە کارەکەیان هەڵبژارد.
پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەی لێ ناکرێت لە ڕێگەی بڕیاری دارایی و دانوستان و گفتوگۆ لەسەر دان و نەدانی مووچە ئاسایی بێتەوە و ڕێکبخرێت، هیچ بوارێک بۆ زەمینەی ڕێکخستنیان نیە و نابێت، چونکە سروشتی پێکهاتەی هێزو دەسەڵاتیان پاشکۆبونیانە بە بەرژەوەندی وڵاتانی ترەوە، کە ڕێگەیان پێنادت بتوانن مامەڵەی یەکڕیزی و هاوبەشی بکەن، بۆیە لەهەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسیدا و گۆڕینی هاوسەنگی هێزیان دەکەونە گیانی یەکترو شەڕی ئاشکرای بەرژەوەندیەکانیان دەکەن. لەهەمانکاتدا بێئرادەکردنی خەڵک و شکاندنی شکۆی هاوڵاتیان هەمیشە ئەنجامی کارەکانیانە.
لەدوای ساڵی ٢٠١٤ ەوە، قەیرانەکە وەرچەرخانێکی توندتری بەخۆیەوە بینی، حکومەتی فیدراڵی پشکی هەرێمی لە بودجەی هەرێم ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی وەڵامنەدانەوەی هەولێر لە گەیاندنی داهاتی نەوت بۆ کۆمپانیای سۆمۆ بوو. پاشان ساتی گەورەترین تەقینەوە لە ساڵی ٢٠١٧ هات، کە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا، هەنگاوێک کە پەیوەندیەکانی نێوان بەغداو هەولێری تەواو ئاڵۆزکرد، بواری لێکتێگەیشتن و دانوسانی تەواو داخست، لەهەمانکاتدا وەڵامی بەغدا زۆری نەخایاند، کە چ سەربازی و چ سیاسی لە وەرگرتنەوەی کەرکوک و بڕینی بودجەی تەواوەتی درێغی نەکرد، تەنانەت سەپاندنی ڕێوشوێنێک بوو کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بێئومێدی و مەترسی زیاتر بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دانا.
ئێستاش لە دەستبەکاربونی مەسرور بارزانی، دوایین دەستپێشخەریەکەی سەردانێکی بوو بۆ واشنتۆن لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، کە لەئەنجامدا دوو گرێبەستی وەبەرهێنانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان واژۆکراوە، لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی پەرەپێدانە بۆ دەرهێنانی غاز لە کوردستان، کە کاریگەری لەسەر سیستەمی وزە لە سەرانسەری عێراقدا دەبێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مەسرور و حکومەتی هەرێم جارێکی تر هەوڵی شکاندنی سووڕی دوورکەوتنەوەیان داوە لەبەرامبەر حکومەتی بەغدادا، لەبەرامبەر ئەو ڕێکەوتن و بڕیارانەی کە پێشتر دەربارەی وەبەرهێنان و نەوت و بازرگانی و کۆنترۆڵی سنورەکان دراوە.
ئەمەش ئێستا دەرگاکانی دیالۆگی نێوان بەغدا و هەولێری داخستووە، مانای ڕەنگدانەوەی دۆخێکی تازەیە لە عێراق و ناوچەکەدا، کە لە یەکەم هەنگاودا، بەدوای گەڕانەوەی مەسرور لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگرتنی بودجەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوی ئەمساڵ ڕاگەیاند، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ٢١ی ئایاری ئەمسالدا بڵاوکرایەوە. کاتەکەی بەڕێکەوت نەبووە، ڕۆشنە کە پەیامێکی سیاسیە و مووچەی سەدان هەزار فەرمانبەر دەکرێتە کەرەستەیەک لە سەوداومامەڵەی قۆڵبڕینی سیاسی و فرتوفێڵی نێوان بەغداو هەولێر، هەربۆیە ئەمڕۆ هاوڵاتی هەرێم باجی ناکۆکی و ململانێی نا سەقامگیری و بژێویەکی سەخت ئەدەن کە بۆخۆیان هەڵیان نەبژاردووە.
گرێبەستەکانی ئەم دواییەی مەسرور کە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی لە کەرتی غازدا واژۆیان کردووە، جارێکی دیکە ناکۆکیەکانی بەغداو هەولێری بەرەو هەڵکشان بردەوە، ئەم بڕیارەی بارزانی دۆخەکە بەرەو کام ئاراستەیە دەبات و پەیوەندی هەوڵێرو بەغدا چۆن پێناسە دەکرێتەوە و چ بەڵایەکی تر دەکەنە دیاری بۆ دانیشتوان، جارێ وەڵامێکی ڕۆشنی نیە!
ئەم هەنگاوەی بارزانیەکان لەو شوێنەوە بەدواداچونیان بۆ کردووە، کە دەخالەتی ئەم دەورەیەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەوە نیشان ئەدات، فشاری گەورە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی شیعەی عێراق هەیەو پاشەکشەیان پێدەکرێت، لە هەمانکاتدا ئەگەری هەڵوەشاندنی حەشدی شەعبی بەدور نازانرێت، لەلایەکی ترەوە ئەمریکا بەزارەکی پشتیوانی بۆ هەرێم نیشانداوە، کە بەشێوەیەکی گشتی دۆخەکە ئەوە نیشان ئەدات لەم ئاڵوگۆرانەدا هاوسەنگی هێزی بارزانی تەکانێکی بۆ پێشەوە داوە و جارێکی تر لەبەرامبەر هێزە شیعەکانی عێراقدا سەرکێشی دەکاتەوە، بارزانی بۆ ئەم هەنگاوەی سەبارەت بە گرێبەستەکانی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی، بەئاشکرا ئەو سنورەی پچراند کە دەبوا بگەرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێکەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردویەتی. بەغداش لەبەرامبەریدا سزای فەرمانبەرانی هەرێم ئەداو موچەکانیان بە بارمتە دەگرێت، بەڕاستی ئەوەی جێگای پرسیارە تاکەی هاوڵاتیان وەک تاکە قوربانی ئەم ململانێ بەردەوامانە دەمێنێتەوە؟.




کتێبی كۆمەڵناسیی (ململانێ) لە نووسینی هێڤی عومەر یاسین لەسەر چیرۆکی (ئیمپڕاتۆڕیای ژن)ی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

کتیبی ململانێ نووسەر و كۆمەڵناس هێڤی عومەر یاسین چاپی یەكەمی بۆیەكەمجار لە دەزگەی چاپ و وەشانی مێخەك بۆ ساڵی 2025 كەوتە بەردیدی خوێنەران. كتێبەكە توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیانەیە لەژێر ناوی ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە “چیرۆکی ئیمڕاتۆریای ژن” ی دڵشاد کاوانی، توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پێشکەش بە زانکۆی سۆران کراوە، ئێستا وەک کتێبێک بەناونیشان و ناوەڕۆکی جیاواز، لە ناوەندی مێخەک چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
كتێبی ململانێ كتێبكیی زانستیی كۆمەلناسییە لە سێ بەشی سەرەكیی و هەشت بەشی لاوەكی پێكهاتووە، پێشكەیی و تیرۆیی و پراكتیكیی و دەرئەنجامی توێژینەوەكە خراونەتەڕوو. هاوشان لیستی سەرچاوەكان كە (بیست و دوو) كتێب و چوار لێكۆڵینەوە و دوو سەرچاوەی فەرهەنگیی و یانزە وتار و ماڵپەڕ بۆ توێژینەوەكە سوودی لێ وەرگیراوە.
لە کتێبەکەدا هاتووە کە ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە کورتە چیرۆکی “ئیمپراتۆریای ژن” لە نووسینی (دڵشاد کاوانی)یە. ئەم چیرۆکە پڕ لە ڕووداو و گێڕانەوەی ململانێی ژنسالاری و پیاوسالارییە، ژنان و پیاوانی دەسەڵاتخواز لە ململانێدان، بە ئاراستەیەکی نەرێنی پڕ لە گرێی دەروونی و لە ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی ناو چیرۆکە کەدا، بە دوای هەستی توڵەسەندنەوەن. تا دەگاتە ئاستی شۆڕش و ڕاپەرینەکانی ژن، چەندین جۆری ململانێ لەنێوان ژنان و پیاوان لە ”ئیمپراتۆریای ژندا” ڕەنگی داوەتەوە کە بریتین لە ململانێی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
هێڤی عومەر یاسین نووسەری كتێبەكە ڕایگەیاند: كە ئەدەب ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕێكخستن و بە دواداچوونی كۆمەڵناسی بینوە، بەتایبەتی لە كۆمەڵە چیرۆكی نۆبەرەی مەرگم دیت و چیرۆكی ئیمپڕاتۆریای ژن، وەك دیدێكی كۆمەڵناسیی ئەم چیرۆكە بایەخیكی زۆری هەیە، بۆیە توێژینەوەی لەبارەوە كردووە.
کتێبی نۆبەرەی مەرگم دیت لەساڵی ٢٠٢٠ چاپ و بڵاوکراوەتە. لە ٢٣ چیرۆک پێکهاتووە و ”ئیمپراتۆریای ژن” هەشتەمین چیرۆکی نێو کتێبەکەی دڵشاد کاوانییە و پێشووتریش ئەم چیرۆکە براوەی خەڵاتی ئەدەبیی بووە.
كتێبی ململانێ یەكەم بەرهەمی هێڤی یاسینە و لە ناوەندی زانستیی و ئەدەبیی و كۆمەڵناسییەوە بۆتە جێگەی سەرنجی توێژەران و خوێنەرانی كوردیی.

12/6/2025




تاوانەکانی زەعیم سدیق و عراقنا واحد.. موتەلیب سەعید عومەر

لە 9ی حوزەیرانی 1963 تاوانبار زەعیم سدیق فەرماندەی لیوای بیست بوو لەسوپای عێراق. لەهێرشێکی وەحشیانەدا ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێتاوان لە دەوروبەری شاری کەرکوک دووچاری بۆردومان و هێرشی پیادە بوون، زەعیم سدیق خوێنڕێژ ژمارەیەکی زۆر خەڵکی کوشت و دەستی بەسەر ناوچەکانی نزیک داگرت پاشان هێرشی دڕندانەی بۆسەر شاری سلێمانی و شارەزوور و چەند شوێنی تر کرد ، ناوبراو ئەو تاوانبارە دڕندەیە بوو کەفەرمانی دابوو بەهێزەکەی کورد بکوژن هیچ سڵ نەکەنەوە ، ئەم تاوانە لەمێژوودا زۆر باسکراوە چەندین کتێب لەبارەی ئەو ڕووداوە سامناکە نووسراوە دیارترینیان کتێبی شاری سلێمانی نووسینی ئەکرم ساڵح ڕەشە ، ( ناڵەی دەروون ) شێخ محمدی خاڵ، لەوتارێکدا بەناوی چ ڕۆژێکی تووش بوو بەڕوونی باسی گرتن و کوشتن وکۆکردنەوەی خەڵکەکەی کردووە کەلەناو تەویلەی ئاژەڵاندا گەمارۆیان داون ،
وێڕای گێڕانەوەی بیرەوەرییەکان لەسەر زمانی ئەوخەڵکانەی لەڕەشبگیریەکەدا بەرکەوتوون یان ئاگاداری ڕووداوەکە بوون گیراوەکان دوای چەندین ڕۆژ لەئازارو برسێتی و سوکایەتی گەمارۆدان ئازاد کران .
دوێنێ لەیادی ئەو مەرگەساتە لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەو گفتوگۆو یادەوەرییەکانی زەعیم سدیق وەبیر هێنرانەوە ، ئێمەی کورد باش دەزانین ئەوانەی لەوهەڵمەتدا گیراون چیان لێ بەسەر هێناون وەختێک گیران بردویانن بۆ شوێنێک بەناوی (حامیەی سلێمانی ) کەئێستا بەپارکی ئازادی ناسراوە ، لەوێ لەناو تەویلەی ئاژەڵ و گەوڕی وڵاخدا بەشێکی خەڵکەکە بەچوار ڕۆژ و زیاتر مانەتەوە ، لەبەدواچوونێکم لەگەڵ یەکێک لەو پیاوە بەتەمەنانەی لەوسەردەمەدا لەناو ڕووداوەکەدا بووە ووتی ئەفسەرێک وێنەیەکی سەرکردەیەکی ئەوسای کوردی هێناو ووتی تفێکی لێ بکە بەڵام نەی کردو ئەفسەرەکە بەدەمانچە گەنجەکەی کوشت ، یەکێکی تر گێڕایەوە ووتی ئەوشەوەی بۆ بەیانی مەنعە تەجەولەکە ڕوویدا لەماڵەوە دانیشتبووم خزمێکم هات ووتی چواردەوری شار گیراوە وەرە با بڕۆین خۆمان دەرباز کەین وتی بەناو زێرابەکانی قەراغ شار لەدامێنی جولەکان دەرچوین ،ئەوسا شاری سلێمانی هێندە گەورە نەبوو ، شایەد حاڵەکان دەڵێن هێزەکەی تاوانبار زەعیم سدیق خەڵکیان لەماڵەکانیان دەهێنایە دەرەوە وگوللە بارانیان دەکرد ، پیاوی بەتەمەن لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ مزگەوت شەهیدیان کردووە، نەتەوەیەک بەم ڕادەیە کۆمەڵکوژ کراوە دووچاری ئەم هەموو نەهامەتی هاتووە لەهەموو ئەمانە واوەتر لەدیدارێکی گفتوگۆی پەیامنێرێک پرسیار لەژمارەیەک عەرەب دەکات کەبۆ گەشتیاری وکات بەسەربردن هاتوون بۆ کوردستان ، پەیامنێرەکە دەپرسێت ڕاتان چییە لەبارەی ئاو و هەوای کوردستان هەموویان لەوەڵامدا دەڵێن عراقنا واحد ، یەکێک دەڵێت عێراق هەمووی یەک وڵاتە شتێک نیە بەناوی کوردستان ، یەک دەڵێت عێراق لەخواروو تا ژوور یەک دەوڵەتە شتێک نیە بەناوی کوردستان ، تەنانەت بڕوایان بەوڵاتێک نیە بەناوی کوردستان ، کوردستان بەو سروشتە جوان و شیرینەی دەیان هەزار گەشتیاری عەرەب ڕووی تێدەکات پێی لەنگە بڵێ ئەمە خاکی کوردستانە کێشەکە لەوە دانیە ئێمە دەوڵەتمان نیە بەڵکو کێشەکە لەهەڕاجفرۆشی و بێ بایەخکردنی خاک و سەروەت و سامانەکەیدایە بەویستی دەسەڵاتدارانی هەرێم ، لەبەرامبەردا لەدیدی شۆڤێنیەوە عەرەب دەڕوانێتە وڵاتێک کەتەنها ئەم بەشەی ئەوان پێی دەڵێن ( شمال حبیب ) وەک بەشێک لەعێراق دەبینێت نەک وڵاتێکی ڕازاوە و ئاوەدان و پڕ پیت و فەڕ کەئەوان بەویستێ خۆیان تەڕاتێنی تیا دەکەن .
نەتەوەیەک بەدرێژایی سەددەی بیستەم لەبەردەم شاڵاوی گرتن و کوشتن و تێهەڵدان و ئاوارەیی ،دەربەدەری کۆمەڵکوژیدا بووە ئێستا خاک و ئاو سروشتی کوردستان لەژێر پێی عەرەبی چاوڕەش دا بەکەیفی خۆی و گیرفانی پڕەوە بەناو هەموو سەیرانگاو ڤێلاو مۆتێل و شەقام و شوێنەوارەکاندا دێت و دەچێت ، دانیشتوانەکەیشی بێ پارەو بژێو ژیانێکی شایستە ژیان دەگوزەرێنێ ، ئەرێ شۆڕش بۆ کرا لەپێناو چی ؟ کورد لەسەر زمان و ماف و بوونی خۆی دەیان ساڵ کوژرا ، خوێنی بەخشی سەرخان و ژێرخانی وێران کرا ، ئەنفال و کیمیاباران کرا ئێستا عەرەب خاوەن ماڵ و کوردستانیش بێ ناونیشانە ، بیرتانە لەهەشتاکاندا سرودێک لەئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەیگوت چەک هەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە من بووم بە بێگانە ، بێگانەش خاوەن ماڵە .