ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە لە هەموو بوارێک‌دا خۆمان کۆکەینەوە و جێگای ڕاستەقینەی خۆمان مسۆگەر بکەین؟ تاقیکردنەوەی سەد و بیست ساڵ و هەزاران ساڵەی کوت کوت بوونمان، ئەوەی سەلماندووە، کە تاک تاک تێکدەشکێندرێن، گەر لە هەر بوارێک‌دا کوت کوت بجولێینەوە.
ئێمە پێویستمان بە بیر و هزر و فەلسەفە و سیاسەت و هونەر و ئابووریی و سەنعەت و فەرهەنگ و سەرمایە و دیپلۆماسی و دەزگا هەیە، دەزگای کوردستانی و جیهانی، کە دەور و کەسایەتی یەک نەتەوە دەربخات!
بە پێچەوانە کورد لە چەند هەزار ساڵ بەر لە ئێستا تا ئەمڕۆ، نەردیوانی سەرکەوتنی ترک و عەڕەب و فارس و ئورووپی و ڕۆژئاواییەکان بووە، دوا پەردەی ئەم نەردیوانبوونە، شەڕ لە گەڵ داعش و بوون بە سپەری بەڵای ناوچەکە و ئورووپا بوو.
کورد لە پاش شەڕی یەکەم ئیتر بە تەنیا لە گەڵ چوار وڵاتی داگیرکەر ڕووبەڕوو نەبووە و وڵاتانی ئورووپا دەوری سەرەکیان لە دابەشبوونی کوردستان و پاراستنی دیکتاتۆرانی ناوچە بووە و دەوریان هەیە. ئەوان پارێزەرانی دیکتاتۆرانی ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا بوون و هەن و هەر ئەوان ئەو وڵاتانەیان پڕ چەک کردووە و پاڵپشتی سیاسی و ئابووریی ئەوان بوون و هەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە کورد لە ماوەی سەد و بیست ساڵی ڕابردوو، دیپلۆماسیی ڕوون و ئاشکرای لە ناوچە و جیهان نەبووە و کەوتۆتە دەرەوەی سیاسەتی ڕۆژئاوا .
ئێستاش ئەزموونێکی مەزن ڕووبەڕووی کوردە کە ئەمجارە مەیدانی ئەزموون ڕۆژئاوای کوردستانە. کوردی پەنجا ملیۆنی و زۆرتر، چۆن دەجولێتەوە و بەرنامە و ستراتێژی و دیپلۆماسی چییە؟
ئەمجارە کورد بە تەنیا لە گەڵ تورک و عەڕەب و فارس ڕووبەڕوو نییە، لە گەڵ سیاسەتی ئورووپا، ڕۆژئاوا و ناوچە ڕووبەڕووە. لە گەڵ تیرۆریستی ژێرباڵی وڵاتانی ناوچە و ڕۆژئاوا رووبوڕووە.
هۆهۆ ئەحفادی بەنی ئومەیە بەنی شمشێر و شەهوەت هۆهۆ ئەحفادی ئەنفال و داعش بەنی قەتل و ئیرهاب ئێوە لە چ مەعدەنێکی جنسی بەشەرن؟ ئێوە چ شلەیەک بە دەمارو مێشک و گەڵ و گونتانا دەڕوات؟
هۆهۆ بەنی سەعد و جۆلانی و نازانم کێ و کێی بەنی ئیرهاب ئێوە بۆ هێندە لە کەزیەی کچانی ووڵاتی بەفرم تۆقیون؟ بۆ لەجۆگەلە و لوتکەی قەندیل ترساون؟ ئێوە وا قەرنێکە میزۆپۆتامیا تیرۆر دەکەن وا قەرنێکە دوژمنایەتی شاخ و رووبار‌و باڵی کەو دەکەن
هۆهۆ بەنی نازانم کێ و کێ ئێوە چ فاملیەکی جنسی بەشەرن؟ ئێوە چ جانەوەرێکی هاوردەن؟ چ دڵێکی بێ خوێنن؟ چ پیاوێکی نا پیاون؟
کە گەورە بووین، بە پاڵ کردیانینە دەرەوە و دەرگای قوتابخانەکانیان بە ڕوودا داخستین .. یەک دنیا ڕەحلە و تەختە ڕەش و دەستەسڕی پەڕۆ و تەختە کوژێن و تەباشیر و لاستیک و قەڵەم دادەر … ڕەوانەی خانەی پیریی کران ..
مێیینەی موسڵمانی کورد و مێینەی موسڵمانی ئیسلامی سیاسیی کورد
با لێرەوە داوە تیشکێک بخەینە سەر جیاوازییەکان، مێیینەی موسڵمانی ئیسلامیی کورد خودی خۆی بە ئابڕوو/شەرەفی نێرینەکانی خێزانەکەیی و بە شەرەفی نێرینەکانی کەسوکارەکەی دەزانێت، ئیتر بەم هۆکارە جەستەی خۆی بە لەچک و باڵاپۆش یان بە رووپۆش/نیقابی هاوردەکراوی ئیسلامی سیاسی دەپۆشێت بۆ ئەوەی پێی بڵێن مێیینەیەکی بەشەرەفە یان پێی بڵێن مێیینەیەکی بڕوادار و لەخواترسە، بەڵام مێیینەی موسڵمانی نائیسلامیی کورد خۆی بە شەرەفی نێرینەکانی خێزانەکەیی و نێرینەکانی کەسوکارەکەی نازانێت، بەڵکو مرۆڤێکی ئاساییە و خاوەنی خودی خۆیەتی، خۆی خاوەنی جەستەی خۆیەتی و بڕوای بەخۆیەتی و رێزلەخۆگرتووە، خۆی چ جۆرە جلوبەرگێکی پێ باش و پێ جوان بێت، ئەوە دەپۆشێت. مێیینەی موسڵمانی نائیسلامیی کورد، شکۆمەندی و باوەڕبەخۆبوون و رێزی بوونی خۆی بەوە دەردەبڕێت کە بە ئاگا و هۆشیارە لە ئازادیی خۆی و لە زانینی ئەرک و مافە رەواکانی خۆیدا، دەزانێت سنووری ئازادی و ئەرک و مافەکانی چین، لەهەمان کاتیش‌دا رێزی نێرینەکانی خێزانەکەی خۆی و کەسوکارەکەی دەگرێت نێرینەکانی خێزانەکەیی و نێرینەکانی کەسوکارەکەیشی ئەمیان پەسەندە وەک ئەوەی کە خۆی دەیەوێت و وەک ئەوەی کە هەیە پەسەنیان کردووە و رێزی لێدەگرن، بەڵام مێیینەی موسڵمانی ئیسلامی سیاسی پێبەندە بە بڕواداریی و خواستی نێرینەکانی خێزانەکەیی و نێرینەکانی کەسوکارەکەیەوە، هەردەم لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە هەموو روویەکەوە بەدڵی نێرینەکانی خێزانەکەیی و نێرینەکانی کەسوکارەکەی بێت، خۆی هیچ شکۆمەندی و خواست و بڕوابەخۆبوونێکی نییە، بێبەرییە لە خاوەندارێتیی خودی خۆی، بێبەرییە لە ئازادیی تاکەکەسیی خۆی، جلوبەرگە هاوردەکراوە ئیسلامییەکانی لەلایەن نێرینەکانی خێزانەکەیەوە، باوک و برا و مام و خاڵ و کوڕە مام و کوڕە خاڵەکانیاوە بۆی دەستنیشان کراوە و بەسەریدا سەپێبراوە، هیچ خواستێکی تاکەکەسیی خۆی تێدا نییە، خۆ ئەگەر مێیینەیەکی موسڵمانی ئیسلامیی کورد بە خواستی خودی خۆیشی ئەو جلوبەرگە هاوردەکراوە ئیسلامییانە بپۆشێت، ئەوە هەر ئەوە دەگەیەنێت کە وەک مرۆڤێک و وەک مێیینەیەک قوربانیی پەروەردەیەکی دواکەوتووانە و کۆنەپەرستانەی ئیسلامییانەی خێزانەکەیی و کەسوکارەکەیەتی کە ئەو جۆرە جلوبەرگە هاوردەکراوە دواکەوتووە ئیسلامییانەیان لەلای ئاسایی کردووە و لێیان کردووە بە هێمای بەشەرەف بوون و بڕوادار بوونی و لەناو خێزانەکەیدا بەسەریدا سەپێنراوە و دەبێت بیانپۆشێت. جا ئەگەری ئەوەش هەیە کە رەنگە خودی خۆی پۆشینی ئەو جۆرە جلوبەرگە ئیسلامییە هاوردەکراوانەی پێ جوان و باش بێت و بەهۆی پۆشینی ئەو جلوبەرگە ئیسلامییەوە چێژ لەوە ببینێت کە پێی بڵێن کەسێکی بڕوادار و پۆشتە و بەشەرەف و لەخواترسە، ئیتر بەم شێوەیە لەچک و باڵاپۆش و نیقابی ئیسلامیی ئیخوانی و مۆدێلەکانی جلوبەرگی مێینە موسڵمانەکانی تورکیا و میسر و سعودییە و قەتەر و میرنشینەکانی تری کەنداو دەپۆشێت و لاسایی ئەوان دەکاتەوە، خۆ ئەگەر مێیینەی موسڵمانی ئیسلامیی کورد لەلای خۆیەوە و لە دڵیشەوە جلوبەرگی رەسەن و جوان و رازاوە و شارستانییەکانی کوردی و کوردەواریشی بەدڵ بن و پێی جوان و باش و پەسەندبن، بەڵام بەهۆی پێبەند بوونییەوە بە یاسا و رێساکانی ئیسلامی عەرەبەوە، هەروەها بەهۆی پێبەندبوون یان ترسانییەوە لە نێرینەکانی خێزان و کەسوکارەکەیەوە، ملکەچ و ناچاری بڕیارەکان و خواستەکان و ناچارکردنەکانی نێرینەکان دەبێت و بە لەچک و باڵاپۆش و هەندێکیشیان بە نیقاب، جەستەیان دەپێچنەوە و بەبێ خواستی خۆیان، وەک مرۆڤێک و وەک مێیینەیەک بێبەرییان دەکەن و مێیینەکان خۆیشیان بە ناچاری خودی خۆیان لە پۆشینی جلوبەرگی رەسەن و جوان و رازاوە و شارستانییانەی میللەتەکەی خۆیان بێبەری دەکەن. با بپرسین: یانی ئیتر هەر مێیینەیەکی موسڵمان کە لەچکی لەسەر کرد و باڵاپۆشی لەبەرکرد و نیقابی پۆشی، ئیتر ئەوە نیشانەی چاکی و باشی و رەوشتبەرزی و ئابڕوومەندییەتی؟ لەڕاستیدا مەرج نییە هەر کچ و ژنێکی موسڵمانی ئیسلامیی کورد لەچکی لەسەر کرد و باڵاپۆشی لەبەر کرد و نیقابی پۆشی، ئیتر بێبەری بێت لە کاروکردەوەی نەشیاو و نائاسایی یان ئیتر پارێزراو بێت لە دەستدرێژیی نێرینە خۆپەرست و چاوچنۆک و داوێنپیسەکانی ناو کۆمەڵگە. هەموومان ئەو چیرۆک و بەسەرهات و رووداوانەی هەندێک لە کچان و ژنانی لەچکبەسەر و باڵاپۆشلەبەر و نیقابپۆشەکانمان بیستوون کە چ مامەڵە و بازرگانی و بەکارهێنانێک لەنێوانیاندا هەیە و چ کاروکردەوەیەکی نائاسایی و نەشیاو و ناشایستە لەژێر لەچک و باڵاپۆش و نیقابدا ئەنجام دەدرێن. لەناو کۆمەڵگە رۆژهەڵاتییە موسڵمانەکاندا مێیینەکانیان لەترسی نێریینەکانیان خۆیان بە جلوبەرگی دەستنیشانکراوی عەرەبی و ئیسلامی دەپێچنەوە بەڵام لەناو کۆمەڵگە ناموسڵمانەکان یان لەناو کۆمەڵگە ئەوروپییەکاندا مێیینەکانیان هیچ ترسێکیان لە نێرینەکانیان نییە، لەبەرئەوە ناچار نین خۆیان بە جلوبەرگێکی دەستنیشانکراوی ئایینی بپۆشن و سەرتاپای خۆیان بپێچنەوە. شایانی باسە کە مێینەی موسڵمانی نائیسلامیی کورد، مرۆڤێکی ئازاد و مێیینەیەکی خاوەن ئازادییە لە جلوبەرگ پۆشیندا، هەرکاتێک پێی خۆش بێت یان بۆ بۆنەکان پێویست بێت، بە خواستی خۆیی و بە ئەوپەڕی شانازی و سەربڵندییەوە جلوبەرگی رەسەن و جوان و رازاوە و شارستانییانەی میللەتەکەی خۆی دەپۆشێت و جوانترین نماییشتی خۆیی و شکۆمەندی و خواست و ئازادیی خۆی پێوە دەکات، بەڵام بەپێچەوانەوە مێیینەی موسڵمانی ئیسلامی سیاسیی کورد، جلوبەرگی کوردی نا‌پۆشێت و بێبەرییە لەو جوانی و رازاوەیی و چێژ و خۆشی و شانازییە نەتەوەیی و نیشتمانییە، هەربۆیە مێیینەی موسڵمانی ئیسلامی سیاسیی کورد، ناچارکراو و کۆیلەیە و بەبێ خواستی خۆی وەک بووکەڵە پۆشتەکراوە و پێچراوەتەوە. لێره‌وه ئاماژەیەک بە سیمای جلوبەرگی کۆمەڵایەتی و کوردەواریی کۆمەڵگەی باشووری کوردستانی ساڵانی هەشتاکان دەدەین و دەڵێین هەتا ئەوکاتەی گروپە ئیسلامییە سیاسییەکان لە باشووری کوردستان دروستنەکرا بوون و سەریان هەڵنەدا بوو و هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر کۆمەڵگەی باشووری کوردستان نەبوو، ئەوکاتە بەدەگمەن مێیینەیەکی موسڵمانی کوردی باشوور هەبووە کە لەچک و باڵاپۆش و نیقابی هاوردەکراوی وه‌هابييه‌کان سه‌له‌فييه‌کان و ئیخوانییەکان و میرنشینەکانی کەنداو و عەرەبستانی سعودییە و قه‌ته‌ری پۆشیبێت. بێگومان دوای سەرهەڵدان و پەرەسەندن و بەهێزبوونی گروپە ئیسلامییە سیاسییە دروستکراو و نۆکەر و بەکرێگیراوەکان، سیمای کوردەواری و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان گۆڕا بە هاوشێوەی وڵاتانی میسر و تورکیا و ئێران و میرنشینەکانی کەندا و عەرەبستانی سعودی، مێیینەکانی موسڵمانە کوردە ئیسلامییە سیاسییەکان کەوتنە لاسایی کردنەوە و پۆشینی لەچک و باڵاپۆش و نیقابی هاوردەکراوی ئەم وڵاتانەی ناومان هێناون. هەتا ساڵانی نەوەدەکانیش لەچک و باڵاپۆش و نیقابی ئیسلامی لەناو کچان و ژنانی باشووری کوردستاندا نەبوون و نەبینراون، بەڵام ئەمڕۆ بە هەزاران هەزارن، بە دەیان دوکان و فرۆشگەی پیشاندان و فرۆشتنی لەچک و باڵاپۆش و نیقابی ئیسلامی‌یان لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستاندا کردوونەتەوە و فرۆش و برەویان پێداون. سەرنج بدەن مێیینەیەکی موسڵمانی کوردی ئیسلامی نییە کە جلوبەرگی کوردی بپۆشێت. مێیینەیەکی ئیسلامی سیاسی کورد نییە کە شانازی بە جلوبەرگی رەسەنی میللەتەکەی خۆیەوە بکات، جگە لەمەش، مێیینەی ئیسلامی سیاسیی کورد، جلوبەرگی رەسەنی کوردیی کچان و ژنانی کورد بە ناجاییز و دژی ئایینی ئیسلام دەزانێت و بە لادان لەو رەوشتەی دەزانێت کە خۆی پێی وایە ئەوە رەوشتی ئیسلامییە و دەبێت هەموو کچان و ژنانی کورد وەک ئەو بن و پێڕەوی لەو رەوشتە ئیسلامییەی ئەو بکەن. ئەمڕۆ سیمای جلوبەرگی مێیینە موسڵمانە ئیسلامییە سیاسییەکانی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان گۆڕاوە بۆ جلوبەرگی هاوردەکراو و سەپێنراوی وه‌هابی و سه‌له‌فی و ئیخوانی و تورکی و عەرەبی و ئێرانیی ئیسلامیی دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رست و ناشارستانیانە و ناسەردەمییانەی ئەو وڵاتە ئیسلامییانە. هەر له سايه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و باند و گروپه ئيسلاميیه سياسييانه و هه‌بوونی هه‌زاران مه‌لای ئيسلاميی سياسی و بانگخوازی ئيسلاميی سياسییه،کۆمەڵگەی باشووری کوردستان بەشێوەیەکی وا نائاسایی و خراپ گۆڕاوە کە لە شوێنە گشتییەکاندا بە شێوازی پۆشینی جلوبەرگی هاوردەکراوی ئیسلامیی سیاسی، نا‌توانیت مێیینەیەکی موسڵمانی کورد لە مێیینەیەکی موسڵمانی ئیسلامیی عەرەبی نیشتەجێبووی باشووری کوردستان یان لە مێیینەیەکی موسڵمانی ئیسلامیی گەشتیاری عەرەب و تورک جیابکەیتەوە. ئا بەم شێوەیە گروپە ئیسلامییە سیاسییە دروسکراوەکان، بە هاوردەکردنی ئەجندای ئامادەکراوی دەرەوەی کوردستان، دژایەتی و دوژمنایەتیی فەرهەنگ و دابونەریتی رەسەنی مێژوويی و دێرينی جوان و شارستانييانه و سه‌رده‌مييانه کورد و کوردەواری دەکەن، ئا بەم شێوە و شێوازە ئیسلامییە عەرەبی و تورکییانە، باند و گروپه ئیسلامییە سیاسییەکان دابونەریتی رەسەن و باش و جوان و پەسەندکراوی دێرینە و مێژوویی کورد و کوردەواری دەسڕنەوە، بە لەچک و باڵاپۆش و نیقابی هاوردەکراوی ئیسلامی سیاسی، ململانێی جلوبەرگی رەسەن و جوان و رازاوە و شارستانییانەی کورد و کوردەواری دەکەن و لە هەوڵی سڕینەوە و نەهێشتن و نەمانیدان. لێرەدا پێویستە باسی ئەوەش بکەین کە هەر لە کۆنەوە کچان و ژنانی کورد سەروپێچی جوانی کوردەوارییان لەسەر کردووە و کراس و کەوای دامێندرێژی کوردی‌یان لەبەرکردووە و چەفتەیان داوە بەشانیاندا و جلوبەرگی جوان و رازاوەی کوردەوارییان پۆشیوە بەبێ ئەوەی ئەمە هیچ پێوەندییەکی بە ئایین و ئایینداری و بە ناچارکردنەوە هەبوو بێت. بەکورتییەکەی مەرج نییە ئەوەی لەچکی لەسەردا بێت و باڵاپۆشی لەبەردا بێت و نیقابی پۆشی بێت ئیتر ئەوە نیشانەی ئەوە بێت ئەو کەسە ئاییندار بێت یان کەسێکی چاک و باش و رەوشت بەرز بێت، پێچەوانەکەیشی هەر راستە. راستییەکی دیکەش هەیە، لە رابووردوودا و لە ئەمڕۆشدا بە هەزاران لە کچان و ژنانی کورد لەچکیان لەسەر کردووە و لەچک لەسەر دەکەن بەبێ ئەوەی دەستی دەرەکی و سیاسیی گوماناویی لەپشتەوە بووبێت و ببێت، بێگومان ئەمە ئازادیی تاکەکەسییە و هیچ پێوەندییەکی بە سیاسەت و بە خواستی گروپە ئیسلامییە سیاسییەکانەوە نەبووە نییە. لەهەمان کاتیش‌دا ئەو جۆرە لەچکپۆشییە هیچ کاتێک زیانی بۆ هیچ بوونەورێک نەبووە و نییە. بێگومان هەموو مێیینەیەک دەبێت ئازاد بێت لە پۆشینی ئەو جۆرە جلوبەرگەی کە خۆی بە خواستی تاکەکەسیی و تایبەتیی خۆی دەیەوێت بیپۆشێت.
مێیینەی فێمینیست و سیکولاریستی ئازادبیر
پێویستە ئاماژە بە جۆرێکی تریش لە رەگەزی مێیینەی کۆمەڵگەکەمان بدەین ئەویش ئەو مێیینە ئازادبیر و فێمینیست و سیکولاریستانەی ئەمڕۆی کوردستانن کە خۆیان خاوەنی خۆیانن، خاوەنی جەستەی خۆیانن، خاوەنی بیرکردنەوە و تێگەیشتن و هەڵوێستی خۆیانن، ئەم جۆرە لە مێیینەی کۆمەڵگەی کوردەواری و کوردستان، ئەو مرۆڤە رۆشنبیر و رێزلەخۆگرتوو و بەهەڵوێستانەن کە بیردەکەنەوە و تێگەیشتن و بەرهەمی هزر‌ی و رۆشنبیری و فەرهەنگیی تایبەت بە خۆیان هەیە، به‌هره‌وه‌ر و توێژه‌ر و کاران و کاريگه‌ريی ئه‌رێنييان له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ به‌تايبه‌تی و کۆمه‌ڵگه به گشتی هه‌يه. ئەوانە ئەمڕۆ بە هەزاران لە مامۆستایانی فێرگەکان و زانکۆکان و ئامۆژگاکانن، بە هەزاران لە رۆشنبیران و چالاکوانان و رەخنەگران و وەرگێڕان و هونەرمەندان و موزیکژەنان و گۆرانیبێژان و شانۆکاران و شێوەکاران و کۆمەڵناسان و دەروونناسان و فێمینستان و سیکولارستەکانی کۆمەڵگەکەمانن کە سیمایەکی هەرە جوان و هەرە پێشکەوتووانە و هەرە شارستانییانەیان بە کۆمەڵگەی کوردستان بەخشیوە و مایەی سەربەرزی و شانازی و سوپاسگوزاریی گشت هاونیشتمانییەکی پاک و دڵسۆز و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرن. کۆمەڵگەی کوردستان بەم خانمە بەڕێز و دڵسۆز و تێکۆشەر و کۆڵنەدەرانەوە جوانتر و سەربەرزتر و گەشاوەتر بووە. ئەم جۆرە مێیینانەی کوردستان لە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و کەمەنەتەوەییەکانی دانیشتووانی کوردستانن. با ئەوەشمان بیرنەچێت کە لەم جۆرە خانمانەی کۆمەڵگەکەمان ئێستا بە هەزاران هەزارانیان لە دەرەوەی کوردستانن و دانیشتووی هەندەرانن وەک خانمانی بیرکەرەوە و رۆشنبیر و زمان‌زان و چه‌ندين زمان ده‌زانن و مامۆستای زانکۆن و ئه‌ندامی پارته سياسييه‌کانی ئه‌وروپان و سياسه‌توان و ئه‌ندام په‌رله‌مانن و خاوەنکار و فەرمانبەر و شێفی گەورەی فەرمانگە و کۆمپانیا و بانکەکانن و چالاکوان و کارا و بەرهەمدار و کاریگەرن، هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆران لە گشت بوارەکانی زانست و زانستە کۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆجیا و هونەر و موزیک‌دا و جێپەنجەیان بەسەر کوردان و کوردستانیانی هەندەراننشین و تەنانەت ئەو کۆمەڵگەیانەشەوە دیارە کە تێیدا دەژین.
نەوەی نوێی ئەمڕۆی کۆمەڵگەکەمان
هەر بەم بۆنەیەوە ئەگەرچی زۆر بەکورتیش بێت، پێویستە ئاماژەیەک بە نەوەی نوێی ئەمڕۆی کۆمەڵگەکەمان بدەین، ئەمڕۆ بە هەزاران هەزار لە کچان و لە کوڕانی باشووری کوردستان کە نەوەی نوێن و نەوەی ئەم سەردەمە پێشکەوتووەی مرۆڤایەتین، نەوەیەکن لە خێزانە تێگەیشتوو رۆشنبیرەکانن و لە شار و شارۆچکە و گوندەکانەوە ئینتەرنێت بەکاردەهێنن و زۆربەی هەرە زۆریان ئینگلیزی يان زمانێکی ديکه‌ی جيهانیباش دەزانن، خوێندکارن و خوێندکاری زانکۆن یان دەرچووی زانکۆن، ئاگاداری پێشکەوتنەکان و گۆڕانکارییەکانی جیهانن. گەلێکیان گەشتی وڵاتانی پێشکەوتوویان کردووە و بە پێشکەوتن و شارستانێتیی میللەتانی تر ئاشنا بوون. خۆشبەختانە ئەم نەوە نوێیەی کۆمەڵگەکەمان نەوەیەکی بیرکەرەوە و هۆشیار و چاوکراوەن و لە راستیی ژیان تێگەیشتوون و ژیاندۆستن و نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی خراپی ئیسلامی سیاسی و مەلا و بانگخوازە مووچەخۆرەکانیانەوە. خۆیان بەشوێن زانیاری راست و دروستدا دەگەڕێن و سوود لە زانستەکانی مرۆڤایەتی وەردەگرن بەڵێن و پاداشتی درۆزنانەی بەهەشت و ترس و ئازاریئاگری دۆزەخی خەیاڵی هیچ کاریگەریەکیان لەسەر بیرکردنەوە و ژیانیاندا نییە. کاتی زێڕینی خۆیان بە ئایینەوە ناکوژن و بڕوایان بە خورافیات و خورافیاتپەرستی نییە. نەوەیەکی بیرکەرەوە و هۆشیار و زانستدۆستن و هیوا و ئومێدی ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگەکەمانن.
جۆرەکانی جلوبەرگ
پێویستە هێڵێکی جیاکەرەوە لەنێوان ئەو جلوبەرگەی کە کەسەکە بە ئازادانە و بە خواستی خۆی دەیپۆشێن و ئەو جۆرە جلوبەرگەی کە بۆ کەسەکە دەستنیشان دەکرێت، دابنێین. بەکورتییەکەی جلوبەرگی مێیینەی ئیسلامی سیاسیی کورد، دەستێکی دەرەکی و سیاسی و گوماناوی لەپشتەوەیە و بەرنامەبۆداڕێژراوە و لە دەرەوەی کوردستان دەستنیشانکراو و ئامادەکراو و هاوردەکراوە و بەزەبری پارە یان ترساندن و هەڵخەڵەتاندن و فریودان، سەپێنراوە بەسەر مێینە موسڵمانە ئیسلامییە سیاسییەکانی باشووری کوردستاندا، هەر لەبنەڕەتەوە بۆ دژایەتی کردن و دوژمنایەتی کردنی جلوبەرگی رەسەن و شارستانیانە و جوان و رازاوەی کوردییە. بۆ نموونە گروپە ئیسلامیییە سیاسییەکان فیستڤاڵی لەچک پۆشی و باڵاپۆشی لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستاندا رێک دەخەن و بە یەک جار لە هۆڵێکدا و لەکاتێکی دیاریکراودا هەزاران کچ و ژنی کورد (بەتایبەتی کچانی گەنج)، یەک لەچکپۆش و یەک باڵاپۆش دەکەن، لە هەمووی سەیروسەمەرەتر ئەو فیستڤاڵەیان ناوناوە: (فیستڤاڵی تاجی زێڕین) کە لەڕاستیدا ئەوە فیستڤاڵی خۆتێکه‌ڵ کردن و ده‌ستدرێژی کردنه بۆسه‌ر خواستی تايبه‌تيی و که‌سايه‌تی و شکۆمه‌نديی تاکه‌که‌سی و تاتبه‌تييان. کۆتوبەندکردن و بەکۆیلەکردنی کچان و ژنانی کوردە. سەپاندنی ئەو جلوبەرگە یەکپۆشییە ئیسلامییە، جلوبەرگی سیاسی و ئیسلامییە، لاسایی کردنەوەی جلوبەرگی ئیسلامییە کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتووه و ناشارستانی و ناسەردەمییەکانی ئیخوانەکانی تورکیا و میسر و سعودییە و قەتەرە، لەهەمان کاتیش‌دا بە ئیسلامی کردنی کۆمەڵگەی باشووری کوردستانە، بەپاشکۆکردنی باشووری کوردستانە بە وڵاتانی تورکیا و سعودییە و قەتەر و میسرەوە. به‌و شێوه‌يه گروپە ئیسلامییە سیاسییە دروستکراو و نۆکەر و بەکرێگیراوەکانی باشووری کوردستان، بە زەبری پارە و سەرمایە و کۆمەک و پشتیوانیی دەرەکی، هەزاران لە کچان و ژنانی خێزانە هەژارەکان و گوندنشینەکانی کوردی باشووریان ناچار کردووە کە لەچکی ئیسلامی مۆدێلی وه‌هابی و سه‌له‌فی و ئیخوانی لەسەر بکەن و باڵاپۆشی و چارشێو پۆشيی رەشی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی توندڕەو بپۆشن. ئیسلامییە سیاسییەکان بەم شێوەیە ئازادی و مافداری و شکۆمەندی و کەسایەتیی تایبەتی لەو کچانەی کورد دەسێننەوە. هیچ گومانێکی تێدا نییە کە لەو کۆمەڵگە نائیسلامییانەدا پۆشینی جلوبەرگ پێوەندیی بە کەسەکان خۆیانەوە هەیە، چونکە هەڵبژاردن و پۆشینی جۆری جلوبەرگ، ئازادیی تاکەکەسیی مرۆڤەکانە. لە کۆمەڵگەیەکدا کە یاسا سەروەر بێت و ئازادییە دیموکراسییەکان و ئازادییە کەسییەکان دەستەبەر بن، هەموو هاونیشتمانییەک ئازادە لە پۆشینی جۆری ئەو جلوبەرگانەدا کە دڵخواز و خواستی تاکەکەسی و تایبەتیی خۆیەتی، هیچ کەسێک و هیچ لایەنێک و تەنانەت هیچ دەوڵەتێکیش بۆیان نییە جۆری جلوبەرگ و جلوبەرگێکی تایبەتی و دەستنیشانکراو بەسەر هاونیشتمانیاندا بسەپێنن.
پڕۆژەکانی ئیسلامییە سیاسییەکان
با ئاماژە بەوەش بدەین کە گروپە ئیسلامییە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بە پارە و سەرمایەی دەوڵەتانی قەتەر و سعودییە و ئێران و تورکیا و هەندێک رێکخراو و دامەزراوەی ئیسلامیی جیهانی لە ساڵانی رابووردووەوە بە سەدان کۆرسی لەبەرکردنی قورئانیان بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی کورد کردووەتەوە و مێشکی ئەو منداڵە بێ گوناهانەیان بە ئایینی ئیسلامی عەرەبی بارگاوی کردووە و بەم شێوەیە ئەو منداڵ و مێرمنداڵە کوردانەیان له ژيانی پڕ له ياری و چێژ و خۆشيی منداڵی و مێرمنداڵيی خۆيان دوور خستوونه‌ته‌وه و له هه‌مان کاتيشدا بۆ داهاتوو هه‌ست و گيان و بير و هۆشی سروشتيي نەتەوەپەروەری و نیشتمانپەروەری و کوردایەتییان سڕ ده‌که‌ن. سڕینەوەی فەرهەنگی رەسەن و مێژوویی و دێرینەی کورد، دوژمنایەتی کردن و باونەهێشتنی جلوبەرگی رەسەن و جوان و شارستانییانەی مێیینەی کورد پڕۆژەیەکە کە دوژمنانی کورد و داگیرکەرانی کوردستان زۆر لەمێژە کاریان لەسەر کردووە و بەردەوام کاری لەسەر دەکەن و سەرمایەی تۆکمەیان بۆ تەرخان کردووە، هیچ گومانێکی تێدا نییە و روون و ئاشکرایە کە جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژە گڵاوەیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا بە ئیسلامییە سیاسییەکان و مەلا و بانگخوازە مووچەخۆرەکانیان سپاردووە. ئیسلامییە سیاسییەکان هەر بەوەوە نەوەستاون کە بە لەچک و باڵاپۆش و رووپۆشی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، کچان و ژنانی کورد کۆت و بەند دەکەن و بە کۆیلەیان دەکەن، بەڵکو ئەو کۆت و بەند کردن و بەکۆیلە کردنە، تەنانەت کچانی منداڵی ٦تا١٧ ساڵانیشی گرتووەتەوە و ئەو کچە منداڵ و کچە هەرزەکارانەشیان تێوەگلاندووە و بە کۆیلەی جلوبەرگی عەرەبی و ئیسلامی و ئیخوانی و وەهابی و سه‌له‌فیان کردوون. ئەمەش بەوە دەکەن کە دەرفەت لە هەژاری و نەخوێندەواری داماویی خێزانی ئەو کچە منداڵ و کچە هەرزەکارانە دەهێین و بە زەبری پاداشت و پارە و مووچە بۆ بڕینەوە دووچاری کۆت و بەند و بەکۆیلە بوونیان دەکەن، خۆشیی تەمەن و ژیانی منداڵانە و هەرزەکارییانە لەو کچە منداڵ و کچە هەرزەکارانە دەشێوێنن و لەو هەست و چێژ و خۆشییەی ئەو تەمەنە هەستیارەیان بێبەرییان دەکەن. هەموو ئەو دیاردە دواکەوتوو و ناشارستانی و خراپ و ترسناکانە، کە هەڕەشەن لەسەر ئاساییشی نەتەوەیی کورد و نیشتمانیی کوردستان، بە ئاشکرا و بە ئازادانە بەبەرچاوی سەرانی پارتی و یەکێتی و سەرانی دەسەڵاتدارانی خۆماڵییەوە گوزەراون و دەگوزەرێن. هاوردەکردنی ئەو جۆرە جلوبەرگە ئیسلامییە سیاسییانە بۆناو کۆمەڵگەی کوردستان، جگە لە کۆتوبەند کردن و بە کۆیلە کردنی مێینەکانی کوردستانە، لە هەمان کاتیش‌دا بازرگانی کردنە بە جەستەی مێینەکانەوە و سەرانی ئیسلامییە سیاسییەکان پارەی پێ پەیدا دەکەن و خۆیانی پێ دەوڵەمەندتر دەکەن.
جلوبەرگ و رەوشت
جلوبەرگێکی تایبەتی هەستێکی تایبەتی بە کەسەکە دەبەخشێت کە پۆشیویەتی، بۆ نموونە جلوبەرگی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و ئاساییش و پاسەوانی فەڕمی هێمایەکە بۆ بەرپرسیارێتی و فەرمانبەری و دەسەڵاتدارییەکی سنووردار، ئەم جۆرە جلوبەرگانە لە رووی دەروونییەوە جۆرە هەستێکی تایبەتی و دەسەڵاتداریی بە کەسەکە دەبەخشن، بەڵام ئەم جۆرە جلوبەرگانە ناکرێت هێمایەک بن بۆ چاکی یان خراپی و رەوشتبەرزی یان رەوشتنزمیی ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە جلوبەرگە فەڕمیانە دەپۆشن. بۆ نموونە کەسێک کە مێزەرێک یان کڵاوێک یان جامانەیەک لەسەر دەکات، ئەمە هەرگیز نابێتە نیشانەی رەوشبەرزی و رەوشتچاکی و رەوشجوانی و ئازایەتیی کەسەکە، رەوشتی چاک، بەڵکو رەوشتی جوان، رەوشتی بەرز یان پێچەوانەکەی، راستەوخۆ پێوەندیدارە بە جۆری بیرکردنەوە و پەروەردە و هەڵسوکەوتی کەسەکەوە. هەر نەتەوەیەکیش خاوەنی جلوبەرگی میللیی تایبەت بەخۆیەتی، جلوبەرگی میللی رەنگ لە پێداویستی ژینگەی ژیان و دەستڕەنگینی و هونەری میللی دەدەنەوە. بۆ نموونە جلوبەرگی هەندێک نەتەوە جۆراوجۆر و رەنگاوڕەنگ و کراوەن کە گەشبینی و سروشتدۆستی و ژیاندۆستیی زۆرتر تێدایە، بەڵام دیسان جلوبەرگی میللی، بابەتێکی مێژوویی و نەریتییە و هیچ پێوەندییەکی بە باشی و خراپی و رەوشتبەرزی و رەوشتنزمییەوە نییە. مەبەست و مانای پۆشینی هەر جۆرە جلوبەرگێک یان پۆشینی جلوبەرگێکی تایبەتی، بابەتێکی رێژەییە، لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەک و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکتر جیاوازن، مەرج نییە جلوبەرگ رەنگ لە ناخی کەسەکە بداتەوە، کەسێک کە جلوبەرگی تاریک یان رەش دەپۆشێت، مەرج نییە ئەوە نیشانەی ئەوە بێت کە کەسەکە کەسێکی رەشبین و نائومێدە و دڵی بە جوانی و بە ژیان خۆش نییە، دەکرێت پێچەوانەکەیشی راست بێت. هیچ پێوەندییەکی لۆژیکی لەنێوان جلوبەرگ و جۆری بیرکردنەوە و ئابڕوو و رەوشتی بەرزدا نییە. دەکرێت کەسێک جلوبەرگی پۆلیسی لەبەردا بێت و پۆلیسیش نەبێت، بۆ نموونە کەسێکی ساختەچی و رێگر و دز بێت، یان مێیینەیەک جلوبەرگێکی دابونەریتیی ئایینیی لەبەردا بێت، بەڵام ئاییندار نەبێت و خەریکی مامەڵەی نایاسایی و کاری نەشیاو و ناشایستە بێت. ئەگەر مێیینەیەک بە هەر هۆکارێک بێت شوێنێکی جەستەی بەدەرەوە بێت، ئەوە هەرگیز نیشانەی ئەوە نییە کە ئەو مێیینەیە کەسێکی باش نەبێت و کەسێکی خراپ بێت یان لەڕووی رەوشتەوە کەموکوڕیی هەبێت، ئەمە بەهیچ شێوەیەک وا نییە و راست نییە. لەڕاستدا پۆشینی جۆرە جلوبەرگێکی تایبەتی جۆرە هەستێکی تایبەتی بە کەسەکە دەبەخشێت، بەڵام ئەمە هەستە نەک رەوشت، جلوبەرگ هەر جۆرە جلوبەرگێک بێت پێوەر نییە بۆ رەوشتی چاک و جوان و بەرزی مرۆڤەکان. هەندێک جلوبەرگ هەن کە رەنگ لە کار و پیشەیەک دەدەنەوە، وەک جلوبەرگی فەڕمیی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزە چەکدارەکان و کارگە و چێشتخانە و هۆتێل و شوێنە گشتییە فرۆشیارییەکان، ئەمە پێداویستیی ئیش و کارە، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک پێوەر نییە بۆ جۆری بیرکردنەوە و ئابڕوو و و رەوشتی مرۆڤەکان. جلوبەرگ دەکرێت نیشەنەی پیشەیەک و پلەوپایەیەکی کۆمەڵایەتی بێت، وەک جلوبەرگی هەندێک لە شوێنە فرۆشیارییەکان و چێشتخانە و کارگەکان، یان جلوبەرگی شیک و گرانبەهای دەوڵەمەندەکان. بۆ نموونە لە کۆمەڵگەی کۆنی چینییەکاندا دەسەڵاتدارانی دەوڵەت جۆرە جلوبەرگێکی تایبەتییان هەبووە، بەهەمان شێوە خێزان و بنەماڵە خانەدانەکان جلوبەرگی تایبەت بە خۆیان لەبەرکردووه‌کە خەڵکە هەژارەکان و کۆیلەکان بۆیان نەبوو هەمان ئەو جۆرە جلوبەرگانەی خێزانە دەوڵەمەندەکان و بنەماڵە خانەدان لەبەربکەن. هەژارەکان و کۆیلەکانیش دەبووایە جلوبەرگی هەژارانە و کۆیلانەی تایبەت بەخۆیان لەبەربکەن. هەندێک جلوبەرگیش هەن رەنگ لە ئامانجێکی تایبەتیی ژیان دەدەنەوە وەکو ئەو جۆرە جلوبەرگە ئایینییانەی کە مێیینە کریستیانە دێرنشینەکان دەیپۆشن، ئەوانە خۆیان بۆ ئەوە هەڵگرتووە کە لە داهاتوودا هاوسەرگیری لەگەڵ عیسای مەسیح دا بکەن. هەروەها ئەو جۆرە جلوبەرگە نارنجییانەی کە پەرستگەنشینەکانی ئایینی بودایی دەیپۆشن کە نیشانەی ئەوەیە ئەو ئاییندارانە خۆیان بۆ خزمەتی بودا و ئایینی بوداییزم تەرخان کردووە. شایانی باسە لە هەموو کۆمەڵگەکاندا ئەم جیاوازیی جۆری جلوبەرگە لەنێوان چینە هەژار و دەوڵەمەندکاندا هەبووە و لە سەردەمی ئێستایشدا ئەم رەوشە هەر بەردەوامە. لە کوردەواریی خۆیشماندا لە گوندەکاندا جلوبەرگی دەرەبەگەکان و زەویدارە دەوڵەمەندەکان، لە جلوبەرگی جووتیارەکان و پاڵە و سەپان و شوانەکان جیاواز بووە. لە مێژوودا هەروا بووە، دەوڵەمەندەکان شیکپۆش و گرانبەهاپۆش بوون و هەژارەکانیش شڕپۆش و هەرزانبەهاپۆش بوون. هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا که جلوبه‌رگ يان هه‌ر جۆره جلوبه‌رگێکی تايبه‌تيي، پێوه‌ر نييه بۆ باشی يان خراپی، ره‌وشتبه‌رزی يان ره‌وشتنزميی مرۆڤه‌کان، هەر بۆ نموونە بە میلیۆنان مێیینەی ئەوروپایی کە بۆ باشیی تەندروستییان لە کەناری دەریا و رووبارەکاندا خۆیان رووت دەکەنەوە تا تیشکی خۆر لە جەستەیان بدات، یان بە رووتی و نیوە رووتی لە کەنار دەریا و رووبارەکاندا مەلەدەکەن و یاری دەکەن یان پشوو دەدەن، ئایا ئەو مێیینە ئەوروپییانە خراپن، رەوشت نزمن، ئایا ئەوانە بێ ئابڕوون؟ بێگومان وەڵامەکەی نا و نەخێرە. لێرەوە پێویستە چەند راستییەک دووباره بکه‌ينه‌وه، ئه‌ويش ئه‌مه‌يه که جلوبەرگ هەرگیز نيشانه و هێما و پێوەر نەبووە و نییە بۆ چاکی و خراپیی هیچ مرۆڤێک، هەر بۆ نموونە هۆزە ئەمازۆننشینەکانی بەرازیل و هەندێک لە هۆزەکانی ئەفەریقا بەگشتی رووتن، بەڵام ئەوە جۆری ژیانی تایبەتیی خۆیانە، هیچ هێما و نیشانەیەک نییە بۆ خراپییان یان بۆ رەوشت نزمییان. هەموومان ئەم راستییە دەزانین کە جلوبەرگ پێداویستییەکی ژیانە، بۆ خۆپارستنە لە سەرما و لە گەرما، هەروەها لەهەمان کاتیش‌دا بۆ جوانکاری و خۆڕازاندنەوە و شیکپۆشیشە، بۆ جوانی و دڵخۆشی و چێژ بینینشە. جلوبەرگ هیچ پێوەندییەکی بە ئابڕوومەندی و رەوشت بەرزیی مرۆڤەوە نییە.
پێوه‌ندييه‌کانی کچان و کوڕان
پرسیارێکی‌تر هەر لەم بوارەدا: ئایا هەموو ئەو کچ و کوڕە ئەوروپییانەی کە لە تەمەنی سەرو هەژدە ساڵاییەوە، لە دەرەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە پێکەوە دەژین و پێکەوە دەخەون، ئایا ئەو هەموو میلیۆنان کچ و کوڕانە خراپن، بێ ئابڕوون، رەوشت نزمن؟ لەناو ئەو کچان و کوڕانەدا کە پێکەوە دەژین، پێکەوە مەلە دەکەن، پێکەوە گەشت دەکەن، پێکەوە دەخەون، بە هەزارانیان دەرچووی زانکۆ هەرە پێشکەوتووەکانی جیهانن، چەند زمانێک دەزانن، پزیشکن، ئەندازیارن، تەلارسازن، لێکۆڵەرەوەن، گەردوونناسن، ئابووریزانن، سیاسەتزانن، شوێنەوارناسن، نووسەرن، وەرگێڕن، کۆمەڵناسن، دەروونناسن، فرمانبەری پلە بەرزی بانکەکانن و هتد. بێگومان ئەو جۆری پێوەندییەییەی کچان و کوڕانی ئەوروپی هیچ پێوەندییەکی بە رەوشت و ئاکارەوە نییە، لەبەرئەوەی کۆمەڵگە ئەوروپییەکان پێش کۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەکان چەند هەنگاوێکی ژیانی کۆمەڵایەتی و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری و ئابووری و سیاسی‌یان لە مێژوودا ناوە و ئێستا ئەمە بەشێکی جۆری پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگە ئەوروپییەکانە و به سروشتی و بە ئاسایی وەرگیراوە و پەسەند کراوە. راستە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا جارێ ئەم دیاردەیە نییە، بەڵام دەگونجێت لە داهاتوودا لای ئێمەش ئەو دیاردەیە سەرهەڵبدا و لەلامان ئاسایی و پەسەندکراو بێت. کۆمەڵگە و ژیان بەردەوام لە گۆڕانکاریدان. بێگومان ئەوروپاش پێشتر وەکو ئێستا نەبووە، ساڵانی ٦٠کان پێوەندییەکۆمەڵایەتییەکان لەناو کۆمەڵگە ئەوروپییەکانیشدا وەکو ئەمڕۆ نەبووە. لەلای خۆمان بەهۆی پابەبد بوونی زۆرینەی خەڵک بە ئایینی ئیسلام و دابونەریتی عەرەبەوە، جارێ ئەو دیاردەیە نییە و زۆریشی دەوێت تا وەکو ئەوروپامان لێ بێت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەمووان ئەو باش دەزانین کە ئەمڕۆ لەشارە گەورەکاندا چی دەگوزەرێت، تا ئەندازەکیش پەسەندکراوە و وەک کێشەیەکی گەورە وەرنەگیراوە. هەر بەم بۆنەیەوە پێویستە باسی دیاردەیەکی هەرە خراپی نێو هەندێک لە خێزانە ئیسلامییە سیاسییەکان و هەندێک لە خێزانە نائیسلامییەکان بەڵام خێزانی ئایینداری زۆر تودندڕەو و ئەوپەڕگیر بۆ پرسی ئایینی بکەین، هەندێک لەو خێزانە ئیسلامییە سیاسییەکان و ئاییندارە توندڕەوەکان و ئەوپەڕگیرەکان کە مێیینەکانی خۆیان بە هەڕەشە و ترساندن و بە بەکارهێنانی شێوازی پڕ لە زەبروزەنگ ناچاردەکەن تا لەچک و باڵاپۆش و پەچە و رووپۆش بپۆشن، ئەو خێزانانە بارودۆخێکی خێزانی و کۆمەڵایەتیی نائاساییان هەیە و خێزانێکن کە لە کەشوهەوایەکی خێزانی و کۆمەڵایەتیی زۆر ناجێگیر و زۆر نائارام و پڕ لە کێشەی دەروونی و رەوشتیدا ژیان بەسەر دەبەن. پێوەندییەکانی نێوان نێر و مێیینەکانی ئەم جۆرە خێزانانە لەسەر بنچینەی رێز و خۆشەویستی و سۆزداریی بەرامبەریی خێزانی نییە و مێیینەکانیان لە ناخۆشترین بارودۆخی خێزانی و دەروونی و کۆمەڵایەتدا دەژین کە هەندێک جار ناگوێڕایەڵی و یاخی بوونی ئەو مێیینانەی لێدەکەوێتەوە و دواجار ئەو مێینانە جگە لە چەوساندنەوە و ئازاری دەروونی، رووبەڕووی چەوساندنەوە و بەندکردن و لێدان و ئازاردانی جەستەییش دەبنەوە و هەندێک جار سووتاندن و خنکاندن و کوشتوکوشتاریشی لێدەکەوێتەوە. نموونە زۆرن، وەک ئەو خێزانە موسڵمانە توندڕەو و ئەوپەڕگیرانەی کە لە ئەوروپا دەژین و مێیینەکانیان لەناو خێزان و پێوەندییە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکانیاندا جۆرێکن و لە دەرەوەی خێزان و لە دەرەوەی پێوەندییە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکانیاندا جۆرێکی ترن و جۆرە جلوبەرگێکی تر دەپۆشن و جۆرە هەڵسوکەوتێکی دیکەی جیاوازیان هەیە، بەتایبەتی ئەو کچە گەنجانەی کە دەخوێنن و تێکەڵی کچ و کوڕە ئەوروپییەکان و کچ و کوڕە ناموسڵمانەکانی میللەتانی تر بوون و ئەمانیش چاو لەوان دەکەن و دەیانەوێت وەکو ئەوان بن و ئەمانیش وەکو هاوڕێ و هاوپۆلەکانیان بن و وەکو ئەوان ئازادانە جلوبەرگ لەبەربکەن و وەکو ئەوان ئازادانە هەڵسوکەوت بکەن و وەکو ئەوان پێوەندییەکانیان لەگەڵ کچان و کوڕانی تردا رێکبخەن. دەبێت ئەمەش بڵێین کە لەم نووسینە بواری ئەوە نییە بچینە ناو وردەکارییەکانی کێشە تاکەکەسی و خێزانی و کۆمەڵاتییەکانی ئەو مێیینانەی کە لە ناو خێزانی موسڵمانی ئیسلامی سیاسی و لەناو خێزانی موسڵمانی ئایینداری توندڕەو و ئەوپەڕگیردا کە لە ئەوروپا دەژین، کێشەکان زۆر زۆرن و جۆراوجۆرن، بەشێکی زۆری ئەو کێشەنانە دەچنە ناو میدیاکانی وڵاتە ئەوروپییەکانەوە و کاردانەوەی فرە زۆر و جۆراوجۆری کەسایەتییەکان و فێمینیستەکان و رێکخراوە فێمینیستییەکانی داکۆکیکار لە مافە مرۆییە مێیینەکانی لێدەکەوێتەوە. بەڵێ راستە لە ئەوروپا ئازادی و دیموکراسی هەیە و پێڕەو دەکرێن، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا تا ئەندازەیەکی پێویست پۆشینی هەندێک جۆرە جلوبەرگی نائاسایی رێگەپێنەدراوە، لە زۆربەی زۆری وڵاتە ئەوروپییەکاندا، لەبەر پاراستنی باری ئاساییش و ژیانی ئاسایی هاونیشتمانیان، بە فەڕمی، پۆشینی پەچە و رووپۆش و لە هەنێک لە خوێندنگە و فەرمانگە دەوڵەتییەکاندا تەنانەت لەچک و باڵاپۆشی ئیسلامیش بە یاسا یاساخ کراون.
کۆمەڵگەی ئەمڕۆی ژاپۆنی
هەر لەم بارەیەوە سەرنجێک لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆی ژاپۆنی بدەن کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و ژینگەپارێزترین و رەوشتبەرزترین کۆمەڵگەکانی جیهان، راستییەکە ئەمەیە کە ئەمڕۆ زۆرینەی هەرە زۆری ژاپۆنییەکان یان بێ ئایینن، یان هیچ پێوەندارییەکیان بە جێبەجێ کردنی ئەرک و فەرمانە ئایینییەکانەوە نییە، هەروەها زۆرینەیەکی زۆری ژاپۆنییەکان کاتی خۆیان بە پرسی بوون و نەبوونی خوایەکەوە بەخەرج نادەن، بەڵام ئایا ژاپۆنییەکان بەم هۆکارە و لەبەرئەوەی ئاییندار یان موسڵمان یان خواناس نیین، ئیتر مرۆڤی باش نین و خراپن یان رەوشت نزمن؟ هەروەک ئاماژەدانێک بەو پێشکەوتنە زۆرەی کە ژاپۆنییەکان لە گشت بوارەکانی پێشکەوتنی ژیانی ماددیدا پێی گەیشتوون، ئەمڕۆ لە هەموو کۆمەڵگە موسڵمان و ئیسلامییەکاندا ماڵێک یان کارگەیەک و فەرمانگەیەک و نەخۆشخانەیەک و خوێندنگەیەک و سەربازگەیەکی ئەو کۆمەڵگە موسڵمان و ئیسلامییانە نییە کە داهێنانێک و دروستکراوێکی بەرهەمی بیر و هزر و کاری ژاپۆنییەکانی تێدا نەبێت و لێی سوودمەند نەبووبن و نەبن. بەپێچەوانەی ئەمەشەوە هیچ ماڵێک یان کارگەیەک و فەرمانگەیەک و سەربازگەیەک و نەخۆشخانەیەکی ژاپۆنی نەبووە نییە کە داهێنانێک و دروستکراوێکی بیر و هزر و کار و به‌رهه‌می موسڵمانێک هه‌بوو بێت و هه‌بێت کە ژاپۆنییەک بەکاری هێنابێت و بەکاری بهێنێت و لێی سوودمەند بووبێت و لێی سوودمەند بێت.
ئایین و رەوشت
پرسیارەکە ئەمەیە کە ئایین چۆن و بۆچی سەرچاوەی رەوشت بێت لەکاتێکدا کە هەموو ئایینەکان لەلایەن پیاوانەوە داهێنراون، هەموو پەیامبەرانی ئایینەکان لە رەگەزی پیاو بوون. تەنانەت خواپەرستی و ئایینداری یان پێچەوانەکەی، نیشانە و پێوەر نین بۆ چاکی و خراپی یان رەوشتبەرزی و رەوشتنزمی مرۆڤه‌کان. سەرباری ئەمەش (جگە لە ئایینی زەردەشتی کە ئایینێکی ئاسمانی نییە و داهێنراوی زەردەشتی بیرمەند و فەیلەسوف و چاکەخوازە)، ئیدی ئایینەکانی تر بەچاوێکی کەم لە رەگەزی مێیینەیان روانیوە، لە ئایینە ئاسمانییەکاندا کە گوایە پەیامی خوان، بێ رێزی و سووکایەتی بە رەگەزی مێ کراوە، رەگەزی مێ بە بوونەوەرێکی کەمتر لە رەگەزی نێر پێناسە کراوە، مێ بە پاشکۆ و خزمەتکاری نێر دانراوە، ئەمە لەگەڵ دادپەروەری و رەوشتی بەرز و ویژدانی مرۆڤایەتیدا یەکناگرێتەوە. هەربۆیە ئایین هەرگیز ناتوانێت سەرچاوەی رەوشتی چاک و جوان و بەرزی مرۆڤایەتی بێت. دەبێت ئاماژە بەم راستییەش بدەین کە لەناو هەموو پەڕتووکە ئاینییە ئاسمانییەکاندا تێکستی جوان و چاکەخوازانە هەن، بۆ نموونە فەرمان بە چاکە و نەکردنی خراپە، رێزگرتن و یارمەتیدانی دایکان و باوکان، سۆز و خۆشەویستی و میهرەبانی هەبوون بۆ منداڵانی بێ دایک و بێ باوک، ئەمانە هەموویان بیرۆکەی باشن، بەڵام ئەم بیرۆکانە پێش پەیدابوونی ئایینەکانیش هەر هەبوون، پێش پەیدابوونی ئایینەکان مرۆڤەکان ئەم ئەرک و فەرمانانەیان هەر بەجێهێناوە، یارمەتیی یەکتریان هەر داوە، نەوەکان بە سروشتی، رێزی دایک و باوکی خۆیان هەر گرتووە، خەڵک بەگشتی سۆز و خۆشەویستی و میهرەبانیان بۆ منداڵانی بێ دایک و بێ باوک هەر هەبووە، بێ هه‌بوونی ئايين و بێ ئايينداريش، رێز و سۆز و خۆشەویستی و میهرەبانی یارمەتیدان لەنێوان مرۆڤەکاندا هەر هەبووە و هەر هەیە و هەر دەبێت. ئەگەر ئایینەکان لەناو چوارچێوەی چەمکی باشە بکە و خراپە مەکە و وەکو ئامۆژگاریی باش و چاک و مرۆڤدۆستانە بمانایەنەوە و خۆیان تێکەڵی ژیانی تایبەتیی مرۆڤەکان نەکردنایە و نەبوونایەتە سەرچاوەی یاسا و دەسەڵات و دەسەڵاتدارێتی و فەرمانکردن، سوپا و هێزی چەکداریان بۆ خۆیان دروست نەکردایە و لێبگەڕانایە کە مرۆڤەکان ئازاد بوونایە لە پەسەندکردن و پێڕەوکردنی خۆبەخشانەی هەر ئایینێکی دڵخوازی خۆیان، ژیان باشتر و خۆشتر دەبوو، ئایینداران بێ ئاژاوە و بێ شەڕ و جەنگ و بێ داگیرکاری و تاڵانکاری و کوشتوکوشتار، بە خۆشی و ئاشتی و ئارامی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی پێکەوە دەژیان. جا وەک چۆن یاساکان بۆ سەردەمی خۆیان نووسراون و بۆ ئەو سەردەمە کارا و گونجاو و بەسوود بوون، بە تێپەڕبوونی رۆژگار و بە هۆکاری گۆڕانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری و فەرهەنگیی کۆمەڵگەکان، یاساکانیش کۆن دەبن و سەردەمەکەیان بەسەر دەچێت و پێویستە بگۆڕێن و دەشگۆڕێن و یاسای نوێ و سەردەمییانە و گونجاو، شوێنی یاسا کۆنبوو و بەسەرچووەکان دەگرنەوە. بەهەمان شێوە پێویستە و دەبێت هەموو ئايين و بيروباوەڕێك بەردەوام بەشێوەیەك چاكسازی گۆڕانكاريیان تێدا بكرێت كە ناوەڕۆكەكەی لەگەڵ راستيی ژيانی مرۆڤايەتيی سەردەمدا بگوجێت. پێویستە و دەبێت چاكسازی و گۆڕانکاری لە لە گشت ئەو یاسا و فەرمان و بڕگانەی ئایینەکاندا بکرێت و یاسا و فەرمانە کۆنبووە زیانبەخشەکان و بڕگە توندوتیژەکان سڕ بکرێن و چیتر کاریان پێنەکرێت. ئایینێك كه نيوەی كۆمەڵگە بە كۆيلەی نيوەكەی ديكەی بكات، دەبێت ياسا و فەرمان و بڕگە كۆنبووە زيانبەخشەكانى پێڕەو نەكرێن و بخرێنە ناو ئەرشيفی مێژووەوه. ئايين ئامڕازه، ئامانج نييه. ده‌بێت ئايين له خزمه‌تی مرۆڤدا بێت نه‌ک مرۆڤ له خزمه‌تی ئاييندا بێت. پێویستە ئەم راستییە هزر‌ی و فەلسەفییە لەبیرنەکەین کە تاکە پێوەر بۆ چاکی و باشی و رەوشبەرزی و مرۆڤدۆستی و ژياندۆستیی مرۆڤەکان، ئەم سێ چەمکە فەلسەفییە، جەوهەرییە، هەتاهەتاییەی مرۆڤایەتییە کە بریتییە لە: (بیری چاک، وتەی چاک، کرداری چاک).
کۆتایی
بۆئەوەی ئەم نووسینە لەمە درێژتر نەبێتەوە، لەکۆتاییدا دەڵێین: بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان لە داهاتوودا بە هەمان ئەزموونی کارەساتباری تاڵیبان و ئەلقاعیدەی ئەفغانستاندا نەڕوات و هەمان پاشکەوتن و چەوساندنەوە و گرتن و ئەشکەنجەدان و ماڵوێرانی و کوشتوکوشتار و بەکۆیلەکردنی کچان و ژنانی کوردستانی لێنەکەوێتەوە، داوا لە دەسەڵاتدارانی دەسەڵاتی باشووری کوردستان دەکەین یان سنوورێک بۆ رەوتی ئیسلامی سیاسی دابنێن، یان ئەگەر لەتوانایاندایە و ئازایەتی و بوێریی ئەوەیان هەیە، هەوڵ بدەن بە زووترین کاتی گونجاو بە یاسا هەموو باند و گروپە ئیسلامییە سیاسییەکانی باشووری کوردستان هەڵبوەشێننەوە و هەموو جۆرە کار و چالاکییەکی رەوتی ئیسلامی سیاسی لەناو کۆمەڵگەی باشووری کوردستاندا یاساخ بکەن. جگە لەمەش پێویستە و دەبێت لایەنە پێوەندیدارەکان کۆنتڕۆڵی وتاردانی مەلاکان و بانگخوازە ئیسلامییە سیاسییەکان بکەن و رێگە نەدەن ئەو مەلا و بانگخوازانە لەسەر سەکۆی مزگەوتەکان و لە بۆنەکاندا و لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە خواستی دوژمنانی کورد و داگیرکەرانی کوردستان و هەروەها بە ئارەزووی خۆیان چی بەسەر دەمیاندا بێت بیڵێن و چی‌یان بوێت بینووسن و بڵاوی بکەنەوە، هه‌ڕه‌شه له کچان و ژنان و رۆشنبيران و نووسه‌ران و رەخنه‌گران بکه‌ن، فه‌توای کوشتن و وڵاتبه‌ده‌رکردنيان بده‌ن، بە ئارەزووی خۆیان چی‌یان بوێت، بیکەن و بۆيان بچێته‌سه‌ر؟.
به‌هه‌ر نرخ و شێوه و شێوازێك بێت، پێویسته و ده‌بێت ئه‌م ئازادی و ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وتانه‌ی باشووری كوردستان بپارێزین …..
ئێمه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت و نیشتمان داگیركراو و دابه‌شكراو، چ له كوردستان و چ له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهاندا بین، ئه‌مڕۆ هه‌موومان چاوی هیوا و ئومێدمان بڕیوه‌ته ئه‌م ئازادی و ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وت و ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی باشووری كوردستان. بێگومان هه‌موومان ئه‌و راستییه باش ده‌زانین كه ئه‌م ترووسكه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌رزییه، ئه‌م پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته هێژایانه هه‌روا به‌ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتوون و له ئاسمانه‌وه بۆمان نه‌باریون، ئه‌م ئازادی و ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان، به‌رهه‌می ده‌ریایه‌ك له خوێنی ئازاترین و پاكترین و دڵسۆزترین رۆڵه‌كانی كورد و كو‌ردستانه، به‌رهه‌م و ئه‌نجامی تێكۆشانێكی ده‌یان ساڵه‌ی سه‌خت و خوێناویی پڕ له هه‌وراز و نشێوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورده، به‌ری ره‌نج و ماندووبوون و كۆڵنه‌دان و خوێنی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتكار و شۆڕشگێڕه. به‌رهه‌می تێكۆشان و نه‌سره‌وتن و له‌خۆبووردوویی هه‌زاران هۆزانڤان و هونه‌رمه‌ند و مامۆستا و خوێندكار و هو‌نه‌رپیشه و هه‌زاران زیندانی و هه‌زاران گیانیه‌خشیوی رێبازی پیرۆزی كوردایه‌تییه. ئه‌نجامی ماندووبوونی بێ پسانه‌وه‌ی هه‌زاران هه‌زار له ژنان و پیاوان و كچان و كوڕانی تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ری كورد و كو‌ردستانه، به‌رهه‌می پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه و ئارامانه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی نێو كورد و كو‌ردستانه. به‌رهه‌می رووخان و وێرانبوونی زۆرتر له پێنج هه‌زار گوند و ده‌یان شارۆچكه و وێرانبوون و سووتانی هه‌زاران هه‌زار ره‌ز و باخ و بێستان و به‌تاڵانبردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی باشووری كو‌ردستانه. سه‌ره‌نجامی ره‌شبكووژی كردنمان و وێرانكردن و سووتاندن و پیسكردنی ژینگه‌ی ئه‌و نیشتمانه جوانه‌ی هه‌موومانه. رابردوو سه‌لماندی كه هیچ تاوان و دڕنده‌یێتییه‌ك نه‌مابوو كه به‌عسییه فاشیسته‌كان و سوپا دڕنده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق و باڵی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به كورد و هه‌موو جه‌ماوه‌ری باشووری كوردستانی نه‌یكه‌ن. ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تیپێكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و جینۆساید و كیمیاباران و ئه‌نفال و ماڵوێرانكردنه‌ی كه به‌رامبه‌ر به كورد و هه‌موو كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان ئه‌نجامیاداوه، هاوشێوه‌ی له مێژوودا، بێوێنه و ده‌گمه‌نه. با ئێمه‌ی كورد،ئه‌و رابردووه پڕ له كاره‌سات و مه‌رگه‌سات و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانه و ماڵوێرانی و خوێنڕژانه‌ی خۆمانمان به‌ده‌ستی دوژمنان و داگیركه‌رانمان بیر نه‌چێته‌وه، ئه‌مڕۆ كه ئه‌م پڕۆسه‌ی ئازادی و ئاشتی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیانه له‌ئارادایه و به‌رده‌وامه، هه‌موو ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و هه‌موو دوژمنان و نه‌یارانی كوردی سه‌رگێژ و بێزار و هه‌راسان كردووه و چاویان به‌م ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ی كوردستان و به‌م ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا هه‌ڵنایه و به هه‌موو شێوه و شێوازێك له هه‌وڵی له‌كه‌داركردن و شێواندن و پێشگیریكردنی ئه‌م پڕۆسه‌ی ئازادی و ئارامی و ئاشتی و ئاوه‌دانییه‌دان، به‌هه‌زاران سیخوڕ و به‌كرێكگیراوی خۆیان ده‌نێرنه باشووری كوردستان و كاری تێرۆر و تێكده‌رانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌رده‌وام له هه‌وڵی كێشه بۆ دروستكردن و تێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه كوردییه‌ی باشووری كوردستاندان. به‌ڵام ئه‌وانه خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، دروشمی كوردایه‌تیی كورد ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌یه: تێكۆشان و نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن. ئێمه‌ی هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی، له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمانه‌وه، داوا له هه‌موو كوردێكی پاك و دڵسۆز و له هه‌موو دایكان و باوكان و كچان و كوڕان و نه‌وه‌ی نوێی سه‌ربه‌رز و ئازا و تێكۆشه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین، داوا له هه‌موو كۆڕ و كۆمه‌ڵ و لایه‌نێكی كوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌كه‌ین كه به هه‌ر نرح و شێوه و شێوازێك بۆمان ده‌كرێت و له‌تواناماندا هه‌یه، هه‌وڵی پاراستن و مانه‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌م ئه‌زموون و ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی خۆمان و ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییانه‌مان بده‌ین و بوار به گێره‌شێوێنان و به‌كرێگیراوانی دوژمنانی كورد و داگیركه‌رانی كوردستان نه‌ده‌ین كه به ناوی (ئازادی و دیموكراسی و خۆپیشاندان و هات و هاوار و دروشمی ره‌نگاوڕه‌نگی بێ ناوه‌ڕۆكه‌وه) ئه‌م ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات و ئازادی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانییه‌مان لێتێكبده‌نه‌وه و كورد و كوردستانییانی باشووری كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێری تێشكان و نه‌مان و كۆیله‌یێتی و ژێرده‌سته‌یی دوژمنان و بێگانه‌ی داگیركه‌ر به‌رنه‌وه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی باشووری كوردستان، به گشت ناته‌واوی و كه‌موكوڕییه‌كییه‌وه، هه‌ر تاكه ده‌رفه‌ت و دوا ترووسكه‌ی هیوا و ئاواتی هه‌موو كورد و كوردستانییانه له كوردستان و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان و جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ر و دڵسۆز رێگا به‌و كه‌س و كه‌مه‌ڵ و لایه‌ن و گروپه ئیسلامییه سیاسییه به‌كرێگیراوه تیرۆریست و تێكده‌رانه نه‌ده‌ن كه گێره‌شێوێنی بكه‌ن و به‌ناوی گوایه (ئازادی و چاكسازی و دوژمنایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌رییه‌وه، كه ئه‌و لایه‌نه ئیسلامییه سیاسییه نامۆیانه به كورد و كوردستان، خۆیان به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵین و ده‌ستی ره‌شن و دروستكراوی دوژمنانی كورد و داگیركه‌رانی كوردستانن)، ئه‌م ئه‌زموونه كوردییه به‌ره‌و نه‌مان و تێشكان به‌رن و خۆیان كه هیچ كاتێك و له هیچ سه‌رده‌مێكدا نه كوردایه‌تییان كردووه و نه بۆ كورد و كوردستان ماندووبوون و نه ئه‌شكه‌نجه و تاڵی و ناخۆشی و ماندووبوونیان بۆ چه‌شتووه، نه خاوه‌نی تاكه كه‌سێكن كه له‌پێناوی ئازادیی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا گیانی به‌خشی بێت، نه هه‌رگیز رابردوویه‌كییان هه‌بووه له شۆڕشه‌كان و راپه‌ڕینه‌كان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كانی كوردستاندا، ئێمه ده‌پرسین: كه كورد ئه‌نفال و كوردستان تاڵان و وێرانكرا، ئه‌م لایه‌نه ئیسلامییه سیاسییه دروستكراوه به‌كرێگیراوانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوێ بوون!؟ كه به‌عسییه فاشیسته‌كان و سوپای دڕنده‌ی ئێراق زۆرتر له پێنج هه‌زار مزگه‌وتیان وێران‌كرد و به هه‌زاران قورئانیان به‌ئاشكرا سوتاند، ئه‌وان له كوێ بوون و بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێكی موسوڵمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان نه‌بوو به‌رامبه‌ر به جینۆسایدكردنی موسوڵمانانی كوردستان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال كران و زیندووبه‌چاڵ كران، مرۆڤ نه‌بوون و موسوڵمان نه‌بوون!؟ بۆچی هیچ مه‌لا و كۆلكه مه‌لایه‌كی كورد ته‌نها تاكه وشه‌یه‌كیشیان له‌ده‌م نه‌هاته‌ده‌ر و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌نواند، ئه‌ی ئه‌مڕۆ بۆچی به هاندانی ئه‌و لایه‌نه ئیسلامییه سیاسییه به‌كرێگیراوانه، ئه‌و مه‌لایانه شێتگیرانه سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تییان له كوردایه‌تی و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه كوردییه گرتووه و داوای رووخان و له‌ناوچوونی ده‌كه‌ن!؟ پاش ئه‌و مێژووه پڕ له كاره‌سات و خوێنڕژان و ماڵوێرانییه‌ی كه به‌سه‌ر كورددا هاتووه كه ئه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند و به‌شدار نه‌بوون، ئه‌مڕۆ هه‌روا به‌ئاسانی ده‌یانوێت بێنه سه‌ر سفره و خوانی ئاماده و له ته‌ڕ بخۆن و له وشك پاڵی لێبده‌نه‌وه. هه‌موو هه‌وڵ و مه‌به‌ستێكی ئیسلامیی سیاسیی دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌یه و هه‌موو وزه و توانایه‌كی خۆیان بۆ له‌كه‌داركردن و تێشكان و له‌ناوبردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه ده‌خه‌نه‌كار، به‌و مه‌رج و ئامانجه‌ی خۆیان به‌ری ره‌نج و ماندووبوون و ماڵوێرانی و خوێنرژانی هه‌موو راپه‌ڕین و شۆڕش و بزووتنه‌وه‌كانی كوردایه‌تی بۆ خۆیان به‌رن و هه‌روا به ئاسانی بێنه سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م لایه‌نه ئیسلامییه سیاسییه توندڕه‌وه تێرۆریستانه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، ژیان له هه‌موو كورد و كوردستانییه‌كی بیرئازاد و پێشكه‌وتنخواز ده‌كه‌نه تاریكستان و دۆزه‌خ. ده‌بێت ژنان و كچانی كوردستان وه‌ك كۆیله و ژێرده‌سته پێڕه‌و له‌و به‌رنامه دواكه‌وتووه‌ی ئه‌وان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌چكبه‌سه‌ر و جبه‌له‌به‌ر و باڵاپۆشی ئیسلامیی مۆدێلی عه‌ره‌بستانی سعودییه و میرنشینه‌كانی كه‌نداو نه‌بێت، به‌ئاشكرا یان ده‌یكوژن و ده‌ست و زمانی ده‌بڕن و به په‌ره‌مێز جه‌سته‌ی ده‌سووتێنن، یان ده‌بێت بۆ هه‌میشه هه‌ر به كۆیله‌یی و ژێرده‌سته‌یی له‌و سیسته‌مه تاریكستان و پاشكه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌واندا، له دۆزه‌خی ئه‌و كۆمه‌ڵگا زیندانییه‌ی ئه‌واندا، هه‌موو ته‌مه‌ن و ژیانیان به‌و شێوه‌یه سه‌ربه‌رن. ئێمه‌ی هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی، بانگه‌وازی دڵسۆزانه له هه‌موو جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ر و دڵسۆزی كوردستان ده‌كه‌ین كه هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌و لایه‌ن و گروپ و كۆمه‌ڵه ئیسلامییه سیاسییه ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌رانه نه‌كه‌ن و وه‌كو پاشماوه‌كانی به‌عسییه دڕنده و فاشیسته‌كان تێ‌یان بڕوانن. ئه‌مانه دوژمنی كوردایه‌تین و ده‌ستی ره‌شن و له‌لایه‌ن دوژمنانی كورد و ده‌وڵه‌ته داگیركره‌كانی كوردستانه‌وه بۆ دوژمنایه‌تی كردنی كورد و كوردایه‌تی و بۆ به‌ئیسلامكردن و به‌عه‌ره‌بكردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و له‌ناوببردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردیه‌ی باشووری كوردستان دروستكراون. داوا له هه‌موو كورد و كوردستانییه‌كی تێكۆشه‌ر و دڵسۆز ده‌كه‌ین كه هێمنی و ئارامی گشت شار و شارۆچكه و گونده‌كانی باشووری كوردستان بپارێزن و كۆتایی به گێره‌شێوێنی و به‌ردهاویشتن و شتومه‌ك شكاندن و سووتاندن و وێرانكردن بهێنن و ئاشتی و ئاوه‌دانی و ئارامی كوردستان بپارێزن. داوا له په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار، پارتی و یه‌كیێتی ده‌كه‌ین كه له‌ڕاستیدا ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیشیانه ( ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هه‌بێت یان نه‌بێت)، پێویسته و ده‌بێت به‌رنامه‌ی چاکسازیی و خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشکه‌ش بکه‌ن و به هه‌موو هێز و توانایه‌نه‌وه بكه‌ونه دوژمنایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و له ئێستا و داهاتوودا سامان و داهات و بودجه‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یاسایی به‌كار بهێنرێت و بێ هاڵاواردن و جیاوازی كردن، بخرێته خزمه‌تی هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌وه و بخرێته خزمه‌تگوزاری و پێشخستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زۆرتری كوردستانه‌وه. ده‌بێت چیدی پارته‌كان ده‌ست له کاروباری میریی كوردییه‌وه وه‌رنه‌ده‌ن و باشووری کوردستان بكرێت به نیشتماێكی خاوه‌ن ده‌ستوور و یاسا و یاسا سه‌روه‌ر بێت و زه‌مینه‌ی دیموکراتیزه‌کردن له‌بارتر و خۆشتر بکرێت و به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دیار و ئاشکرا بخه‌نه به‌رده‌م میلله‌ت و هه‌نگاوی دڵسۆزانه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان بنێن. بێگومان هه‌نگاوی یه‌که‌م له یه‌کخستنه‌وه‌ی ته‌واوی داموده‌ستگاکانی ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستانه‌وه ده‌بێت ده‌ست پێبكات و یاسا له‌سه‌روو هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكه‌وه بێت. ده‌بێت یاسا و ده‌ستوورێکی کوردستانیی مۆدێرن ئاماده بكرێت تا ئازادی و یه‌كسانیی به‌رامبه‌ر ده‌ستوور و یاسا بۆ هه‌موو هاونیشتمانیان مسۆگه‌ر بكات. داوا له ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانی كوردستان و پارتی و یه‌كیێتتی ده‌كه‌ین كه به‌یاسا و ده‌ستوور، سنوورێك بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه و گێره‌شێوێنییه‌كانی ئه‌م لایه‌نه ئیسلامییه سییاسییانه دابنێن و هێنده نه‌رم و هاوكار نه‌بن له‌گه‌ڵیاندا و هه‌ر به ده‌ستوور و یاسا هه‌موو هه‌وڵ و چالاكییه‌كیان لێ یاساخ بكه‌ن و چیدی له‌مه زۆرتر رێگایان پێنه‌ده‌ن كه به به‌رنامه‌ی ئیسلامچێتییان كورد و كوردستان به ئیسلامی و به‌عه‌ره‌ب بكه‌ن. ئه‌م لایه‌نه ئیسلامییه سییاسییانه، ئایینی ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیان و دوژمنانی كورد و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به‌كار ده‌هێنن و ئیسلامیان كردووه‌ته دارده‌ست و ئامڕاز بۆ به‌تاڵانبردنی كوردستان و به‌عه‌ره‌بكردنی كورد.
به‌ره‌و یاساخ كردن و پاكتاوكردنی ئیسلامیی سیاسیی له باشووری كوردستاندا. به‌ره‌و ئازادی و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیی زۆرتر، به‌ره‌و بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زۆرتر. به‌ره‌و پاراستن و پته‌تركردن و پێشخستنی زۆرتری ده‌سه‌ڵاتی كوردی و كوردستانی. به‌ره‌و دوژمنایه‌تی كردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ره‌و تۆوبڕكردنی گێره‌شێوێنی و ئاژاوه‌گێڕی. به ئامانجی هێنانه بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی بنکه‌فراوان و دادپه‌روه‌ر و خومه‌تگوزاری جه‌ماوه‌ر و هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ره‌سه‌ن و ته‌ندروست و دڵسۆز له‌كوردستان دا. به‌ره‌و دروستكردنی سوپای میللی و به‌هێزتركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. به‌ره‌و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاوه‌دانتر و ئارامتر. به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان. هه‌میشه هه‌ر سه‌روه‌ر و نه‌مرن گیانبه‌خشیووانی ئازادیی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. هه‌ر شه‌كاوه‌تر بیێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان. بژی دادپه‌روه‌ری و چاكسازی و سه‌روه‌ریی یاسا. سه‌ركه‌وتن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. هه‌ر بژی بیروباوه‌ڕی پیرۆزی كوردایه‌تی.
ئه‌م په‌یامه به‌گشتی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تیی پارتی و یه‌كێتیی ده‌كه‌ین، چونكه به‌كرده‌وه هه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه له ئێستادا باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌بن و هه‌موو بودجه و داهاتی كوردستان و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاساییش و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌گشتی هه‌موو خوێندنگه و فه‌رمانگه و زانكۆ و داموده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی ئه‌م دوو گه‌وره هێزه‌دان و ئه‌مه‌ش راستیی بارودۆخیی ئه‌مڕۆی باشووری كو‌ردستانه و نكوڵیی لێناكرێت. هه‌رچه‌نده ده‌بووایه ئێستا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی كوردیی تۆکمه‌ی یه‌کگرتووی به‌هێز و دامه‌زراوه‌یی بووینایه و یاسا سه‌روه‌ر بووایه و ده‌رفه‌تی پێكه‌وه كاركردن و ژیانێکی دیموکراسییانه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی کوردایه‌تییه‌کی راست و دروست بۆ هه‌موو هێز و لایه‌ن و تاکێکی دڵسۆزی کوردی و کوردستانی بڕه‌خسایه. ئێستاش ده‌رفه‌ت هه‌ر ماوه كه ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه جێبه‌جێ بكرێت و فه‌رمانڕواییه‌كی كوردی و كوردستانیی به‌رفراوان و یاسایی و دیموكراسی پێك بهێنرێت. ئێمه به‌رله‌هه‌ر شتێك ده‌مانه‌وێت هه‌مووان له‌م راستییه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئێمه نه له رابردوو و نه له ئێستادا، هیچ پێوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌كێتیدا، نه‌بووه و نییه. ئه‌م په‌یامه ته‌نها له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه ئاڕاسته ده‌كه‌ین. ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌كی زۆر خراپ و زیانمه‌ند و مه‌ترسیدار له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دروستبووه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه لاوانێكی زۆر له كچان و كوڕان، له‌م نه‌وه نوێیه‌ی ئێستا، كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی ئیسلامیی سیاسییه‌وه و له‌ژێر كاریگه‌ری و پروپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كارییانه‌ی ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییه دروستكراوه به‌كرێگیراوانه‌دان و ئه‌و گروپانه به شێوه و شێوازی جۆراوجۆر، هه‌ست و سۆزی ئه‌و لاوانه به‌لای خۆیاندا راده‌كێشن و له‌م رێگایه‌وه ته‌ڵه و داویان بۆده‌نێنه‌وه و ده‌یانهێننه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه. ئه‌و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وانه، یاری به ژیان و چاره‌نووسی ئه‌و لاوانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌هه‌ست و هۆش و گیانێكی ناكوردانه و نانیشتمانپه‌روه‌رانه و تاكڕه‌وانه و توندوتیژانه په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن. ئێمه له‌ڕووی دڵسۆزییه‌وه له‌و لاوانه ده‌پرسین، بۆچی لایه‌نگریی له‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه ده‌كه‌ن!؟ ئێوه رۆڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌ن و خۆتان به كه‌سانی دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌نازانن. گومانی تێدا نییه ئه‌و لایه‌نه ئیسلامییه سیاسییانه هیچ بڕوایه‌كیان به كوردایه‌تی نییه و نه له دروشم و نه له نووسین و بڵاوكراوه‌كانیاندا ئاڵای كوردستان نابینین و هیچ بیر و هێمایه‌كی تێكۆشانیش بۆ ئازادیی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له وتار و ره‌فتار و كاروكرده‌وه‌كانیاندا به‌رچاوناكه‌وێت!؟ ئه‌م گروپانه له‌لایه‌ن دوژمنانی كورد و داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه ته‌نها بۆ به‌سیاسیکردنی ئیسلام له كۆمه‌ڵگای كوردستان و دوژمنایه‌تیی كردنی كورد و كوردایه‌تی، دروستكراون. له‌کاتێکدا ئیسلام وه‌ك ئایین داوای کاری له‌وجۆره له هیچ كه‌س و هیچ لایه‌نێك ناکات و ئه‌وه ئه‌رک و فه‌رمانی سه‌رشانی موسڵمانی کورد نییه. ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییانه جگه له‌م ئه‌رك و فه‌رمانه به‌كرێگیراوی و بێگانه‌په‌رستییه‌یان، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانیی كورده‌وه نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی كوردایه‌تی و داهاتووی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه نییه!؟ ئایا تاوان نییه به‌رامبه‌ر كورد و كوردستان كه لایه‌نگریی له‌و گروپه دروستكراوه به‌كرێگیراوانه بكرێت، كه هه‌ر خه‌ریكی ئاژاوه‌نانه‌وه و به‌عه‌ره‌بكردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانن و دژی كوردایه‌تی و دژی فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی كورده‌واری و دژی جلوبه‌رگی كوردی و دژی هه‌موو شتێكی كوردین. ئیسلامییه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی دژی جلوبه‌رگی كوردیی ئافره‌تانی كوردستانن و به رێپێنه‌دراو و و ناپه‌سه‌ندی ده‌ناسێنن و له‌بری جلوبه‌رگی جوان و رازاوه و ره‌سه‌نی كورده‌واری، بره‌ویان به له‌چك و سه‌رپۆش و باڵاپۆش و جبه‌ی ئافره‌تانی عه‌ره‌بستانی سعودی و میرنشینه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌نداو داوه و له‌م رێگایه‌وه سیمای شارستانییانه و سه‌رده‌مییانه‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییان شێواندووه و دزێو و ناشیرینیان كردووه. وا بڕوا له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی له نێو كچان و ژنانی كوردستاندا باوی نامێنێت!؟ له‌مه‌ش خراپتر و مه‌ترسیدارتر، ورده ورده ناوی كوردی نامێنێت و له‌بری ناوی كوردی و كورده‌واریی جوان و خۆش و ڕه‌سه‌ن، ناوی مناڵانی كورد به‌ناوی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی، ناوزه‌د ده‌كه‌ن، ئه‌و ناوانه له مناڵه‌كانیان ده‌نێن كه نامۆ و بێگانه‌ن به كورد و كوردستان. ئه‌مانه هه‌ندێكن له نیشانه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردنی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستان! ئه‌مانه به‌زاندنی هێڵی سوورن و زه‌نگی مه‌ترسیدار و ترسناكن بۆ ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كورد و كوردستان. ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی تاوانباره به‌وه‌ی كه له رابردوودا ئه‌م تووله‌ماره ئیسلامییه سیاسییانه‌یان به‌خێوکردووه و ئێستا بۆ ده‌سه‌ڵات و كورد و كوردایه‌تی، بوونه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره. ده‌سه‌ڵاتی كوردی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوان و یارمه‌تیده‌ر بوو له په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێزبوون و زۆربوونی ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییانه‌دا، له‌سه‌ر داهات و بودجه‌ی كوردستان، مانگانه و بودجه‌ی زۆر و زۆرتریان بۆ بڕیونه‌ته‌وه، پۆستی وه‌زاره‌تیان پێشكه‌ش كردوون، باره‌گا و بنكه و مۆڵگای جۆراوجۆریان بۆ دروست كردوون، چاوپۆشی‌یان له كاروكرده‌وه ئاژاوه‌گێڕی و تێكده‌رییه‌كانیان كردووه و ده‌كه‌ن، چاوپۆشی له به‌عه‌ره‌بكردنی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌موو ئاسانكارییه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییان بۆ ده‌كه‌ن، چه‌ندین په‌یمانگا و خوێندنگه‌ی تایبه‌تییان بۆ كردو‌نه‌ته‌وه، له په‌ڕله‌مانی كوردستان كورسییه‌كی زۆریان داگیركردووه و هه‌ر ئه‌م ئیسلامییه سیاسییانه‌شن كه له‌ناو په‌رله‌مانه‌دا له‌به‌ر ئاڵای پیرۆزی كوردستان و مارشی نه‌ته‌وه‌یی كوردی (ئه‌ی ڕه‌قیب) هه‌ڵناسن و به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو میلله‌ته‌وه سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی كورد و كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌مانه و چه‌ندین پێشێلكاری و كاروكرده‌وه‌ی تری نایاسایی و ناڕه‌وایان چاوپۆشیی لێكراوه، به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاته‌وه پێوه‌ندیی گومانلێكراوانه به ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و به ئاره‌زوو و خواستی تایبه‌تیی خۆیان هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌كی ژێربه‌ژێر و گومانلێكراوانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا ده‌به‌ستن و هه‌رچییان بوێت به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌یڵێن و ده‌ینووسن و ده‌یكه‌ن. ئه‌و گروپانه زۆربه‌ی پیاوه ئایینناسه‌كان، مامۆستایانی ئایینی، مه‌لاكان و بانگده‌ر و پێشنوێژكارانی مزگه‌وته‌كان و فه‌قێكان، ئه‌مانه‌یان هه‌موو هێناونه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه و به‌هاندانی ئه‌و گروپانه فه‌توای كوشتن و شاربه‌ده‌ركردن و وڵاتبه‌ده‌ركردن بۆ رۆشنبیرانی دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر ده‌رده‌كه‌ن و به فه‌توا خوێنی نووسه‌ران و رووناكبیرانی كوردستان ده‌كه‌نه كاسه‌وه، بۆ هه‌تا هه‌تایه نیشتمانبه‌ده‌ر و ئاواره‌ی هه‌نده‌رانیان ده‌كه‌ن، له هه‌نده‌رانیش هه‌ر ده‌بێت پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه پارێزگاری له مانه‌وه و ژیانیان بكه‌ن، له‌وێش ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ره‌خنه‌گر و رۆشنبیرانه نابن و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌ده‌ن. ئێمه ده‌پرسین: ئه‌مه چ جۆره ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانێكه كه ئێمه‌ی كورد هه‌مانه!؟ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌توانێت له كوردستانێكی ئازاد و دیموكراسیدا ژیانی هاونیشتمانییان، رۆشنبیران و نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران بپارێزێت، ئه‌بێت چ ده‌سه‌ڵاتێك بێت و چ ئازایه‌تی و شكۆداری و سه‌روه‌رییه‌كی هه‌بێت!؟ ئه‌مانه و گه‌لێك دیارده‌ی خراپ و نامۆ و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی دیكه كه ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه و هه‌ر له‌باسكردن نایه‌ن. ئه‌م په‌یامه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شه كه له بێئاگایی و دڵپاكییه‌وه، خه‌ڵه‌تێنراون و دوای ئه‌و گروپانه که‌وتوون. ئێمه له دڵسۆزی و نیازپاکی و خواپه‌رستیی موسڵمانانی کوردی دوور له‌و گرووپانه هیچ گومانێكمان نییه. کوردستان وڵاتی پێڕه‌وكارانی هه‌موو ئایین و ئایینزاکانه كه به ئازادی و ئاشتی، شانبه‌شانی یه‌کتر پیاده‌ی دابونه‌ریتی ئایینی و ئایینزایی خۆیانی تێدا ده‌که‌ن. ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسیانه بێباكانه ده‌ڵێن: نه‌ته‌وایه‌تی و كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و كوردستانچێتی ئه‌رك و فه‌رمانی ئێمه نییه و ئێمه موسوڵمانین و خاوه‌نی په‌یامێكی جیهانی و مرۆڤایه‌تین و خۆمان نابه‌ستینه‌وه به ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ك و نیشتمانێكه‌وه. په‌یامی ئێمه برایه‌تی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانییه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو مرۆڤایه‌تی ببن به هه‌ڵگری هه‌مان په‌یامی ئێمه و باوه‌ش بۆ ئیسلام و موسوڵمان بوون بكه‌نه‌وه. ئیسلام و قورئان به‌رنامه‌ی كاركردن و خه‌بات و جیهادی ئێمه‌یه و جگه له قورئان و رێنماییه ئیسلامییه‌كان، دان به هیچ په‌یام و نووسراو و رێسا و یاسایه‌كی دیكه‌دا ناهێنین. ئێمه بڕوامان به ده‌وڵه‌تی كوردی نییه و ئاڵای كوردستان و مارشی نه‌ته‌وه‌یی كوردی، ئه‌ی ڕه‌قیب، لای ئێمه هیچ مانایه‌كیان نییه و لای ئێمه وه‌ك موسوڵمان ئه‌م شتانه پیرۆز نین و بڕوامان پێیان نییه. بۆ ئێمه وه‌ك موسوڵمان و هه‌ڵگرانی په‌یامی ئیسلام و قورئان، ته‌نها ئایینه‌كه و په‌یامه‌كه‌ی خۆمان پیرۆز و پێویست و گرنگن لامان و له داهاتوودا ده‌بێت هه‌موو مرۆڤایه‌تی بێنه ژێر ئاڵای ئیسلامه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان گرته ده‌ست، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌بیێت و نه‌یه‌ته ژێر ئاڵای ئیسلامه‌وه، مافی ژیانی لای ئێمه نامێنێت و ده‌بێت به سزای ره‌وای خۆی بگه‌یه‌نین.
له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌یام و وشانه‌یان هه‌ر هه‌موویان دژی كورد و كوردایه‌تین و له خزمه‌تی دوژمنانی كورد و داگیركه‌رانی كوردستاندان. به‌كارهێنانی وشه‌گه‌لی، ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی و مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، ئه‌وانه هه‌ر هه‌موویان وشه‌ی سه‌وز و سوور و ئامڕازی فریوكارین و فڕیان به‌سه‌ر راستی و به‌رژه‌وه‌ندی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤایه‌تییه‌وه نییه و ته‌نها هه‌ر بۆ خه‌ڵه‌تاندن و به‌كارهێنانی ئه‌و لاوانه‌یه، بۆ گه‌یشتن به ویست و خواسته ناڕه‌واكانی ئه‌و لایه‌نانه خۆیانه و بۆ گه‌یشتن به‌رژه‌وه‌ندییه مادییه‌كانیانه، هه‌ر بۆ رابوواردن و خۆشگوزه‌رانیی خۆیانه و هیچی دیكه. سه‌ركرده و به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ ئیش و كار و كاسبییه‌ك بكه‌ن، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌م و هونه‌ر و پیشه‌یه‌كیان بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌بێت، به‌بێئه‌وه‌ی ره‌نج بده‌ن و ماندووببن، هه‌ر به‌هۆی نۆكه‌ربوون و وابه‌سته‌بوون و ملكه‌چبوونیان به دوژمنانی كورد و داگیرگه‌رانی كوردستانه‌وه، خۆیان هه‌موو خاوه‌نی چه‌ندین ژن و خانوو و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هان و زۆر به‌خۆشی و تێروته‌سه‌لی ده‌ژین، هه‌موو پێداویستته‌كانی خۆشگوزه‌رانیی ژیانیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر كردووه. ئه‌وانه ئایینی ئیسلام هه‌ر بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست و ئامانجه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و له راستی و كاروكرده‌وه‌دا هیچ بڕوایان به ئایین و خواپه‌رستی و ره‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی نییه. ئه‌گه‌رنا یه‌زدانی مه‌زن و به‌خشنده و میهره‌بان، چی پێویستییه‌كی به‌و گروپه تێرۆریستانه هه‌یه!؟ یان مرۆڤه رۆشنبیر و تێگه‌یشتووه‌كان، نه‌ته‌وه ئازاد و خاوه‌ن شارستانێتییه به‌رز و پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان چی پێویستییه‌كییان به‌وه هه‌یه كه بچنه ژێر ئاڵای ئیسلامیی سیاسییه‌وه!؟ گومانی تێدا نییه كه ئیسلامیش ئایینێكه وه‌كوو هه‌موو ئایینه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤایه‌تی و نابێت تێكه‌ڵی سیاسه‌ت بكرێت و به‌سیاسیی بكرێت. توندوتیژیی ئایینی و به‌سیاسه‌تكردنی ئایین، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به ئایین و خواپه‌رستی و مرۆڤایه‌تییه‌وه نییه و له‌راستیدا دژی خودی ئایینه‌كه‌ن و دوژمنی خواپه‌رستی و مرۆڤایه‌تیشن. ئه‌م وشانه، ئه‌م رسته بێ باج و بێ ناوه‌ڕۆكانه‌ی ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه، ته‌نها بۆ فریودان و خه‌ڵه‌تاندنی لاوانی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی كو‌ردستانه، كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و لاوانه بۆ ئامانج و مه‌به‌سته سیاسییه گڵاوه‌كانی خۆیان به‌كار بهێنن و ژیانیان ئالووده‌ی كاری توندوتیژیی بكه‌ن و به‌و بیر و كرده‌وه پڕوپووچ و بێ ناوه‌ڕۆك و بێ كه‌ڵكانه‌وه، ژیان و ته‌مه‌نیان به‌فیڕۆ بده‌ن و سه‌رگه‌ردانیان بكه‌ن.
له روانگه‌ی ئه‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌ی ئه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌وه، ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌وان ته‌نها خه‌بات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام و به‌موسوڵمانكردنی میلله‌تان و به‌ئیسلامكردنی كۆمه‌ڵگاكان ده‌كه‌ن و كوردایه‌تی و كورد و كوردستانیان به‌لاوه گرنگ و مه‌به‌ست نییه. به‌رنامه‌ی ئه‌م گروپانه له سه‌رده‌می ئێستادا دروست ده‌کاته جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌كانی كوردستان و دوژمنانی كورد، ده‌نا میلله‌تی کورد بۆخۆی له مێژه موسوڵمانه و پێویستی به رابه‌ری و رێنیشانده‌ریی ئه‌و که‌س و گروپانه نییه. ئاشكرایه هه‌وه‌ته‌ی ئیسلام په‌یدا بووه و هاتووه‌ته كوردستانه‌وه و كورد به‌موسوڵمانكراوه، له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا زۆرینه‌ی زۆری كورد هه‌ر موسوڵمانه و هه‌موو ئه‌رك و فه‌رمانه ئایینییه‌كانی ئیسلام ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له رابردووش‌دا هه‌روا بووه و زۆرجاریش كورد له مێژووی خۆیدا به ماڵ و سامان و گیان و ژیانه‌وه به‌رگریی له ئیسلام كردووه و به‌هۆی ئایینی ئیسلامه‌وه زۆر زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بووه. ئه‌ی بۆ پێش راپه‌ڕین و پێش ئه‌م ئازادی و ئاشتی و دیموكراسییه‌ی كه ئێستا هه‌یه، هیچ گروپ و لایه‌نێكی ئیسلامیی سیاسیی له كوردستاندا بوونی نه‌بووه و ئه‌م باسوخواسانه له هیچ كه‌س و كۆڕ و كۆمه‌ڵێكه‌وه نه‌بیستراون!؟ هه‌موومان ئه‌م راستییه ده‌زانین كه ئه‌م گروپانه، ئه‌م كۆڕ و كۆمه‌ڵ و هێزه ئیسلامییه سیاسییانه، له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه دوای دروستبوو‌نی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له كوردستاندا په‌یدا بوون و دروستكراون!؟ ئه‌ی كورد هه‌ر موسوڵمان نه‌بووه و ئایینی ئیسلامیش هه‌ر ئایینی زۆرینه‌ی كورد نه‌بووه؟ بۆچی پێشتر هیچ لایه‌نێكی ئیسلامیی سیاسیی له هیچ شۆڕش و راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریی نیشتمانیی كورد و كوردستاندا به‌شدار نه‌بوون و بوونیان نه‌بووه!؟ ئیسلام زۆر له مێژه له‌وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه و به‌شێکی به‌رچاوی سه‌رکرده کلاسیكییه‌کانی کورد له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه بوون و زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌یان بینیوه و له‌سێداره‌دراون گیانیان به‌خشیوه، به‌ڵام خه‌بات و ژیانیان هه‌ر بۆ کورد و کوردستان بووه و ئامانجیان رزگاریی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه. رابه‌رانی كورد، موسوڵمان بوون و خۆیان به‌شێک بوون له شۆڕشه‌کانی کورد و له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشدا خه‌باتیان کردوه. موسڵمانانی کوردیش دابونه‌ریتی ئایینیانه و ئیسلامیانه‌ی خۆیان له نێو ماڵ و مزگه‌وته‌کانی کوردستاندا دوور له سیاسه‌ت و گروپبازی، به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، هیچكاتێكش رێگر نه‌بوون له‌به‌رده‌م تێكۆشان و بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا. ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییانه، له ئێستادا چه‌ندین گروپی جیاوازن و هه‌ریه‌كه‌یان نۆكه‌ری دوژمنێكی كورد و ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ری كوردستانن. هێنده به‌رنامه و نه‌خشه‌ی سیاسیی ئێره و ئه‌وێیان هێناوه‌ته كوردستانه‌وه، به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی خۆیان مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی و ئه‌فغانی و تالیبانی و سعوودی و تورکییان سازداوه. له‌داهاتوودا هه‌رگروپێکیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئه‌وانی دیكه له‌دژی راده‌بن و ناتوانن له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و دیموکراسی و ئاشتی و ئارامیدا پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن. ئه‌و گروپانه یان هه‌ریه‌ك له‌و گروپانه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، ئه‌وه‌ی بونیادنراوه، وێرانی ده‌كه‌ن و كوردستان ده‌كه‌ن به گۆمی خوێن. ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌كی دوژمنان و داگیركه‌رانمان له‌سه‌ر نه‌ماوه، ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییه دروستكراوانه ده‌یانه‌وێت به‌خراپ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م بارودۆخی ئازادی و دیموكراسییه‌ی باشووری كوردستان، هه‌روا به‌ئاسانی و به‌خۆڕایی كورسیی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بگرنه ده‌ست و بودجه و سامان و داهاتی كوردستان بۆ خۆیان به‌رن و به‌رنامه دۆزه‌خی و دواكوتووه‌كانی خۆیان پیاده بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكی كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزی كوردایه‌تی، ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان نین و وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه، هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیان له ده‌م هاته ده‌ره‌وه، جه‌سته‌ی بسووتێنن، یان زمانی ببڕن و ده‌ست و پێی ببڕنه‌وه یان به شمشێری عه‌ره‌بی ملی بپه‌ڕێنن!؟
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م گروپانه، هیچ وه‌ڵامێكی ژیربێژانه و لۆژكانه‌یان بۆ ئه‌م پرسانه نییه و هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و به‌یت و بالۆرانه‌ی خۆیان وه‌ك تووتی ده‌ڵێنه‌وه و هه‌موو هۆش و گۆش و مێشكیان به ئایینی ئیسلام و جیهاد و به‌هه‌شت و دۆزه‌خه‌وه شۆردراوه‌ته‌وه و هیچ فه‌لسه‌فه و زانست و بیروباوه‌ڕ و په‌یڤ و راستییه‌كی تر ناچێته مێشكیانه‌وه. ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و لاوه هه‌ژار و بێ ئه‌زموون و به‌سته‌زمانانه‌یان به بیر و ره‌فتاری پڕوپووچه‌وه سه‌رگه‌رم كردوون، كه به‌م شێوه‌یه نه له ئێستا و نه له‌داهاتوودا، هیچ كه‌ڵك و فه‌ڕێكیان بۆ كورد و كوردستان لێچاوه‌ڕوان ناكرێت. ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییانه هه‌ر كه ده‌م ده‌كه‌نه‌وه، باسی گه‌نده‌ڵی و دزی و نادادپه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی و به‌تایبه‌تی باسی كه‌موكوڕییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن. بێگومان به‌خراپ باسكردن و دوژمنایه‌تی كردنی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه نییه ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌واییه‌كی دادپه‌روه‌ر و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی كوردی و كوردستانیمان هه‌بێت، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یا‌نه كه مه‌رام و مه‌به‌سته سیاسییه ناڕه‌واكانی خۆیانی پێ به‌رنه پێشه‌وه. ئێمه‌ش ده‌زانین كه گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و پێشێلكاریی یاسا و ده‌ستوور هه‌یه، ئه‌وه راستییه كه هه‌ر كه‌س و هه‌ر رێكخستنێك كار بكات و تێبكۆشێت و چالاك بێت، ئاساییه كه هه‌ڵه‌ش ده‌كات. ناته‌واوی كه‌موكوڕیی و گه‌نده‌ڵیش هه‌ر تایبه‌ت نییه به كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێمه، له سه‌رانسه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تییدا ناته‌واوی و كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵی هه‌ر هه‌بووه و هه‌ر ده‌بێت و هه‌ر ده‌مێنێت. ئێمه لێره‌دا دیسانه‌وه زمانی ره‌خنه‌مان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردی ده‌كه‌ینه‌وه که‌وا به‌هۆی گه‌نده‌ڵكاری و بێ به‌رنامه‌یی و پێڕه‌ونه‌كردنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا‌وه، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده و بارهێنان و فێركارییان بۆ لاوانی كوردستان نه‌بووه و نییه و هیچ پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌كییان نییه كه ئاپۆڕه‌ی لاوانی پێوه خه‌ریك بكه‌ن و هه‌لی كار و ژیان و گوزه‌رانیان بۆ بره‌خسێنن. گه‌نده‌ڵی و بێبه‌رنامه‌یی ده‌سه‌ڵات و بێكاریی لاوان، ئه‌و بۆشایی و بوار و ده‌رفه‌ته له‌باره‌ی بۆ ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه دروستكردوه تا بتوانن ئه‌و لاوانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و دووچاری كاره‌ساتیان بكه‌ن. له‌ڕاستیدا گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی جیهانی و مرۆڤایه‌تییه و له پێشكه‌وتووترین وڵاته‌كانی جیهانیشدا گه‌نده‌ڵی هه‌ر هه‌یه و ئه‌و دیارده‌یه هێشتا له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا بنه‌بڕ و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ته‌نانه‌ت یه‌كێتی و پارتیش بۆخۆیان به‌رنامه‌ی چاكسازی و دژایه‌تیی كردنی گه‌نده‌ڵییان له‌به‌رچاو گرتووه و پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان بۆ داڕشتووه و هه‌وڵی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌مه نابێ ببێته پاساو بۆ گه‌نده‌ڵكاری، پێویسته و ده‌بێت به‌سیسته‌م و به كرده‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن. ئێمه‌ی هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌خنه ده‌گرین و ناته‌واوی و كه‌موكورییه‌كان باس ده‌كه‌ین، به‌ڵام چاومان شتی باش و جوانیش ده‌بینێت و باسی ئاوه‌دانی و ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانیی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ریش ده‌كه‌ین، باشووری كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵكاری نه‌كرایه، به‌و داهات و بودجه زۆره‌ی كوردستان، ده‌بووایه ده‌سه‌ڵات پڕۆژه‌ی زۆرتر و باشتری ئه‌نجام بدایه و ده‌بووایه كێشه‌ی بێكاری و ته‌نگژه‌ی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر بكرانایه. به‌ڵام به به‌راووورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا، ئازادیی ده‌ربرینی بیروڕا و رۆژنامه‌وانیی ئازاد بوونیان هه‌یه و زۆربه‌ی بواره خومه‌تگوزارییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتنیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و هه‌لی كاركردن و خۆپێشخستن و خۆپێگه‌یاندن تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بۆ كچان و ئافره‌تانی كوردستان ره‌خسێنراوه. به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو شتێك نییه و ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵاته كه زۆرتر گرنگی و بایه‌خ به كچان و ژنانی كوردستان بده‌ن و زۆرتر ده‌رفه‌تی پێشكه‌وتن و هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاریی ژیانیان بۆ دابین بكه‌ن. هه‌رچه‌نده هه‌موو شتێك هه‌ر خراپ نییه و ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه به چه‌واشه‌كاری ده‌یانه‌وێت ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه بسوتێنن، ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك به ناشیرینی و دزێوی باس بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و گروپه ئیسلامییه بێ رابردووانه، بۆچی چاویان ئه‌و هه‌موو ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنانه‌وه و گۆڕانكارییانه‌ی كوردستانی وێرانكراو و سوتێنراو نابینێت. ئه‌ی بۆ ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییه توندڕه‌وانه باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه به‌هۆی به‌رنامه پاشكه‌وتوو و توندڕه‌وییه‌كانی خۆیانه‌وه چه‌ندین هه‌زار له كچان و ئافره‌تانی بێتاوانی باشووری كوردستان، به تۆمه‌تی بێڕه‌وشتی و به‌بیانووی ئابڕووپه‌رستییه‌وه تێرۆر كراون. هه‌وه‌ته‌ی ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییه توندڕه‌وانه دروستكراون، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرتر بوون و ئاگر جه‌سته‌ی هه‌زاران له كچان و ئافره‌تی بێتاوانی سووتاندووه. چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی بوون و چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپانه‌وه، توندوتیژیی ئایینی و ره‌گه‌زی په‌یدابووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه كه ئه‌م دیارده خراپانه پێشتر هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه پێشینه‌یان له‌نێو كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستاندا نه‌بووه. ئێمه ده‌پرسین:كامانه‌ن پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان!؟ ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه ته‌نها له چه‌ند ساڵانێكی رابردوودا به مه‌به‌ستی به‌عه‌ره‌بكردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندنی عه‌ره‌بستانی سعودی و میرنشینه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌نداو، به‌هه‌زاران مزگه‌وتی مۆدێلی كه‌نداو و سعودییان له باشووری كوردستاندا دروستكردووه. ئاماژه‌كردن به‌م دیارده‌یه لێره‌دا، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه دروست كردنی مزگه‌وت به كارێكی ناپێویست و خراپ باس بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌م باشووری كوردستانه‌دا، به‌م پێوانه جوگرافییه كه‌مه‌وه، زۆرتر له پێنج هه‌زار مزگه‌وت هه‌یه. له هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا كه ئایینه‌كه به‌زمانی خۆیانه و هی خۆیانه، هێنده‌ی باشووری كوردستان مزگه‌وتییان تێدا نییه!؟ سه‌رباری ئه‌مه‌ش له هیچ شار و گوند و شارۆچكه‌یه‌كی باشووری كورستاندا یه‌ك مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی بوونی نییه كه لاوانی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ به‌گیانی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتنخوازی په‌روه‌رده‌یان بكات و به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردن و خۆشه‌ویستیی كورد و كوردستاندا بیانبات!؟ ئه‌و مزگه‌وتانه، زۆربه‌ی زۆریان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به مه‌به‌ستی سیاسی و بۆ به‌عه‌ره‌بكردنی كورد و به‌ئیسلامیكردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان دروستكراون، سه‌رباری ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر مزگه‌وته‌ی دوو مه‌لا و دوو مجێو‌ر و چه‌ندین كارمه‌ند و خزمه‌تگوزاری تر ته‌رخانكراون بۆ خزمه‌وت و به‌ڕێوه‌بردنیان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كاره‌با و ئاوی به‌رده‌وامییان بۆ دابینكراوه، ئه‌مه هه‌مووی له‌سه‌ر بودجه‌ی كۆمه‌ڵگای كو‌ردستانه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به هه‌زاران ماڵ و خێزانی هه‌ژاری كوردستان بێبه‌رین له ئاوی پاك و كاره‌با!؟ پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌مه‌یه كه ئه‌م له‌شكره فره‌زۆر و زیاد له‌پێویسته‌ی مه‌لایان و مجێوران و فه‌قێیان و كارمه‌ندانی تری ئه‌و هه‌موو مزگه‌وتانه، به‌رهه‌مییان چییه بۆ كۆمه‌ڵگا و بۆ پێشكه‌وتن و بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان!؟ ئه‌مانه به‌ئاشكرا به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌كێتییه‌وه مزگه‌وته‌كانیان كردووه به شوێنی به‌عه‌ره‌بكردنی لاوانی كوردستان و به كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تێرۆریستان و به بنكه‌ی كاری توندڕه‌وی و توندوتیژیی ئایینییانه. سه‌كۆی مزگه‌وته‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاری ئایینی توندوتیژانه و له‌كه‌داركردن و ناشیرین پیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به‌تایبه‌تی دژی یه‌كێتی و پارتی به‌كار ده‌هێنرێن، به‌بێئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی و یه‌كێتی و پارتی هبچ لێپرسینه‌وه و لێپێچانه‌وه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و كاره توندڕه‌وییانه‌ی ئه‌و مه‌لایانه و ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییه توندڕه‌وانه‌یان كردبێت!؟ ئه‌و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه، ئه‌وه‌یان بیرچووه‌ته‌وه یان له بیرخۆیانی ده‌به‌نه‌وه كه هه‌ر (یه‌كێتی و پارتی و سۆسیالیست و شیوعی و پاسۆك) بوون كه كوردایه‌تییان ده‌كرد و له هه‌موو شاخ و گوند و شارۆچكه و شارێكی كورستاندا رووبه‌رووی ئه‌و دوژمنه به‌هێز و دڕنده و ده‌ستنه‌پارێزه ده‌بوونه‌وه، هه‌ر ئه‌م لایه‌نه شۆڕشگیڕانه بوون به‌و رابردووه پڕ له خه‌بات و تێكۆشانه‌یان، به خوێنی گه‌شی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی جه‌نگاوه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ر، ئه‌مڕۆیان بۆ دروست كردووین. ئه‌م ئازادی و ئاشتی و ئارامی و دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانییه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان هه‌ر به‌رهه‌می كوردایه‌تی و رابردووی پڕ له تێكۆشان و كۆڵنه‌دانی ئه‌وان و هه‌موو جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی كو‌ردستانه، نه‌ك ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییه به‌كرێگیراوه تازه‌دروستكراوانه كه هیچ رابردوو و شانازییه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕشگێڕایه‌تی و تێكۆشانی كوردایه‌تییان له كوردستاندا نه‌بووه و نییه و ناشیان بێت. ئێمه‌ی هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی، له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی كوردایه‌تییه‌وه، به ئه‌رك و فه‌رمانی سه‌رشانی خۆمانمانزانی كه ئه‌م په‌یام و هۆشدارییه بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو ئاڕاسته بكه‌ین. ئامانج و مه‌به‌ستی ئه‌م په‌یامه ته‌نها بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی خۆمان و بۆ پاراستنی ئه‌م ئازادی و ئاشتی و دیموكراسی و ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ی باشووری كو‌ردستانه، هه‌ربۆیه لێره‌وه داوا له ده‌سه‌ڵات و له هه‌موو جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ر و دڵسۆزی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌چاوی دوژمن و به‌كرێگیراو و نۆكه‌ری دوژمنانی كورد و داگیركه‌رانی كوردستان سه‌یری ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییانه بكه‌ن و به هیچ جۆرێك كۆمه‌كیان پێ مه‌كه‌ن و هیچ پشتیوانییه‌كیان مه‌كه‌ن. پێویسته ده‌سه‌ڵات به بڕیاری یاسایی و به دادگا و ده‌ستووری كوردستان، ئیسلامیی سیاسیی و هه‌موو چالاكی و كاروكرده‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وییانه و توندوتیژانه‌ی ئایینی یاساخ بكه‌ن و بۆ هه‌میشه جه‌سته‌ی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌م شێرپه‌نجانه رزگار بكه‌ن. له كۆتاییدا پێویسته ئه‌و راستییه‌ش وه‌بیر ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌كێتی بهێنینه‌وه كه ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستاندا تاكه یه‌ك رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی بوونی نییه. ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌كێتی ئاماده نه‌بوون و نین كه مۆڵه‌تی یاسایی، به هیچ پارت و رێكخستنێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی و كوردستانی بده‌ن. شایانی باسه و جێگه‌ی داخ و سه‌رسوڕمانه كه رابردوودا تاكه پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگێر و پێشكه‌وتنخواز، (پاسۆك) بوو كه هه‌بوو، ئه‌ویشیان له‌نێو پارتیدا توانده‌وه و ئێستا له سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستاندا یه‌ك رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی نییه كه ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌كێتی بواری هه‌بوون و مۆڵه‌تی كاركردنی یاساییان پێدابێت!؟ رێكخستنێكی نه‌ته‌وه‌یی و پێشكه‌وتنخواز و سه‌رده‌مییانه، پێداویستییه‌كی گرنگ و پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستایه بۆ كورد و كوردایه‌تی. هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی، چه‌ندین جار داخوازیی مۆڵه‌تی كاركردنی ئاشكرا و یاساییان له ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌كێتی كردووه و هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌و لایه‌نانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه كه ئه‌م ره‌فتار و هه‌ڵوێستانه‌یان بۆ ئێمه و بۆ هه‌موو كورد و كوردستانییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز، جێگای نیگه‌رانی و گومانه!؟ به‌ره‌و ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و ئارامی و ئاوه‌دانیی زۆرتر بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان. به‌ره‌و چه‌سپاندنی یاسا و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی …. به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان. هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان. هه‌ر بژی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی. سه‌ری رێز و ملكه‌چی بۆ گیانبه‌خشیووانی ئازادیی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داده‌نه‌وێنین.
هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری كوردستان
١٥/٥/٢٠١١
ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان و پاشماوه‌کانی به‌عه‌ره‌بکردن و ئه‌نفالچێتی و به‌عسيزم! ده‌سه‌ڵاتی سياسی و کارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، به‌کرده‌وه پێکهاتووه له دوو پارت و هێزی گه‌وره‌ی وه‌کو پارتی و يه‌کێتی که خاوه‌نی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدار و ئازا و دڵسۆزن، خاوه‌نی هێزێكی زۆرى پۆليس و ئاساييش و هێزی دژه‌تێرۆری چه‌کداری ئاماده‌کراون، خاوه‌نی هه‌زاران که‌سی سه‌ربه پاراستن و ده‌زگای زانيارين، که‌چی هيچ کاميان ناتوانن و نا‌وێرن، يه‌ک وشه بنووسن، يه‌ک هه‌ڵوێست وه‌رگرن، يه‌ک کرده‌وه بنوێنن به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ناو مه‌لايه‌ک که ئايينی ئيسلام به خراپترين شێوه دژی کورد و کوردايه‌تی به‌کار ده‌هێنن. به‌ناوی ئايينی ئيسلامه‌وه به ئاره‌زووی خۆيان فه‌تووای نادادپه‌روه‌رانه و نامرۆڤانه دژی کوردايه‌تی، دژی رۆشنبيران و هونه‌رمه‌ندا و نووسه‌ران و شانۆکاران و نيگارکێشان، ده‌رده‌که‌ن. به فه‌تووای ئيسلامی، نووسه‌ران و رۆشنبيران و ره‌خنه‌گرانی کورد و كوردستان شاربه‌ده‌ر و نيشتمانبه‌ده‌ر ده‌که‌ن، رۆژانه له‌سه‌ر سه‌کۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه زۆرترين و بێزراوترين سووکايه‌تی به ئافره‌تان، به‌کچان و خوشکان و دايکانی كورد و کوردستان ده‌که‌ن، دژی جلوبه‌رگی کورديی ئافره‌تانی کوردن، دژی (ئه‌ی ره‌قيب)، مارشی نه‌ته‌وه‌يی کوردين، دژی ئاڵای کوردستان و دژی هه‌موو به‌ها و پیرۆزييه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، رۆژانه به ده‌يان وتار و لێدوان و گرته‌ی ڤيدۆيی دژی هه‌موو ديارده پێشکه‌وتووه‌کانی ژيان و دژی هه‌موو به‌ها پيرۆزه‌کانی کوردايه‌تی و کورده‌واری بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و گروپه ئيسلامييه سياسييه دروستکراوانه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، چ خۆيان و چ له‌لايه‌ن ئه‌و مه‌لا سياسييه مووچه‌خۆرانه‌ی وابه‌سته‌ی خۆيانه‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ک له هه‌وڵ و هه‌ڵپه‌ی به‌ئيسلامی کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندان. ده‌يانه‌وێت به ياسا و رێسا دواکه‌وتووه‌کانی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی، کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌ڕێوه‌به‌رن. که‌چی ئه‌م دوو سه‌رکردايه‌تييه‌ی پارتی و يه‌کێتی، بێگومان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌رهه‌ڵستکاريشه‌وه، به پارته بچووکه مووچه‌خۆره‌کانی ديکه‌شه‌وه، هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌م کێشانه، هيچ کاردانه‌وه‌يه‌کيان نه‌بووه و نييه؟! هیچ هه‌ڵوێستێکيان نه‌بووه و نييه، هيچ لێپێچينه‌وه‌يه‌کی ياساييان به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپ و مه‌لا سياسييانه‌دا نه‌کردووه و رووبه‌ڕووی دادگه‌يان نه‌کردوونه‌ته‌وه، هه‌ر هيچيان نه‌کردووه؟!، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ييه کوردپه‌روه‌ره دڵسۆزه‌کان له کوردستاندا کۆبوونه‌وه‌يه‌ک بکه‌ن و چالاکييه‌ک ئه‌نجام بده‌ن يان به‌ياننامه‌يه‌ک ده‌ربکه‌ن، خێرا ئاساييش و پاراستن و ده‌زگای زانياری ده‌که‌ونه خۆيان و ده‌که‌ونه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له نه‌ته‌وه‌ييه‌کانی کورد، وه‌ک له رابردوودا چه‌ندين هه‌ڵوێستی له‌م شێوه‌يه‌مان لێبينيون؟! ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردييه بوار و مۆڵه‌تی هه‌بوون و کارکردن به هيچ رێکخستنێکی نه‌ته‌وه‌يی نادات، هه‌ر که‌س و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخستنێک باسی ئازاديی کورد و يه‌کگرتنه‌وه و سه‌ربه‌خۆيی کوردستان بکات، باسی راگه‌ياند و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد و کوردستان بکات، خێرا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌که‌نه‌وه؟!. ته‌نانه‌ت بوار و مۆڵه‌تی هه‌بوون و کارکردنی ياسايی به تاکه سه‌نته‌رێکی رۆشنبيريی نه‌ته‌وه‌يی ناده‌ن، ئه‌مه چی جۆره ده‌سه‌ڵاتێکه؟! ئه‌مه چی جۆره مۆدێلێکه له کورد بوون و کوردستانی بوون؟! ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردييه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م شێوه‌يه‌ی ئه‌مڕۆ بمێنێته‌وه و هيچ هه‌ڵوێستێکی خه‌مخۆرانه وه‌رنه‌گرێ و هيچ هه‌وڵێکی گۆڕانکاری کردن له‌م بارودۆخه خراپه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌دات، ئيتر ده‌سه‌ڵاتێکی له‌م بابه‌ته شايه‌نی فه‌رمانڕه‌وايی کردنى ميلله‌ت نابێت، شايسته‌ی ئه‌وه نابێت ميلله‌ت به نوێنه‌ری خۆيانی بزانن، ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته هه‌ر ته‌نها شايسته‌ی ئه‌وه ده‌بێت، چاره‌نووس بيخاته ناو ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌وه که ئيسلامييه سياسييه‌کان، به‌هاوکاری و کۆمه‌کی دوژمنانی کورد و داگيرکه‌رانی کوردستان، به‌رده‌وام و به هه‌موو شێوه و شێوازێک هه‌ر خه‌ريکی هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و گۆڕه گه‌وره‌يه‌ن؟!. که ئه‌وه‌یش روويدا، ئه‌وسا ئه‌و کوردستانه به‌ئيسلاميکراوه، له هه‌موو وێرانکاری و پاشکه‌وتنێکدا، له زه‌وت کردنی ئازادييه تاکه که‌سييه‌کاندا، له سووکايه‌تی کردن به کچان و ژنانی کوردستاندا، له هه‌موو جۆره جه‌وساندنه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتوبڕێکی مرۆڤه ئازاديخوازه‌کاندا، له هه‌موو ديارده خراپه‌کاندا، بۆڕی ئێرانی ئيسلامی و ئه‌فگانستانی تاڵيبان و پاکستان و سعودييه و سودان و سۆماڵ و سوريا و ميسر ده‌داته‌وه. زۆر به‌داخه‌وه ئێستا به‌ره‌و ئه‌و چاره‌نووسه ره‌ش و ترسناکه ده‌ڕۆين ….. ئه‌م گروپه ئيسلامييه سياسييانه هيچ رابردوويه‌کی تێکۆشان و کوردايه‌تييان نه‌بووه و نييه، ته‌نانه‌ت يه‌ک فيشه‌کيشيان نه‌ناوه به دوژمنانی کورد و داگيرکه‌رانی کوردستانه‌وه، ئه‌مانه بۆ خۆده‌رخستن و خۆ ژياندن و خۆ سه‌رمايه‌دارکردن و به‌ئيسلام کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، به خراپ که‌ڵکيان له‌و ئازادی و دێمۆکراسييه‌ی باشووری کوردستان وه‌رگرتووه. با بپرسين که ئه‌مانه له‌سه‌رده‌می به‌عسييه فاشيسته‌کاندا، له کاتی ئه‌نفال کردن و وێرانکردن و سووتاندنی کوردستاندا له کوێ بوون؟! پرسياره‌که ئه‌مه‌يه، بۆچی ئه‌م گروپه ئيسلامييه سياسيانه دوای نه‌مانی به‌عسييه‌کان دروستکران؟! روون و ئاشکرايه که ئه‌مانه له باشووری کوردستاندا نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندييه گڵاوه‌کانی دوژمنانی کورد و داگيرکه‌رانی کوردستانن و به هه‌موو شێوه‌يه‌ک بێبه‌رين له کوردايه‌تی. ئه‌مانه ژه‌هری عه‌ره‌بچێتی و عروبه له کوردستاندا بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌نفالچين و ئه‌نفالی فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ريتی ره‌سه‌نی کوردی ده‌که‌ن، ناوی کوردی ناهێڵن و بره‌و به‌وه ده‌ده‌ن ناوه‌کان هه‌مووی ئيسلامیی عه‌ره‌بی بێت، جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی کورده‌واری ناهێڵن و بره‌و به جبه و له‌چک و باڵاپۆشی ناشيرين و ناشارستانيی ميرنشينه‌کانی که‌نداو و عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ده. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێت وه‌کو کورد و کوردستانی بمێنينه‌وه و خراپکترين و ترسناکترين و ره‌شترين چاره‌نووس چاوه‌ڕوانمان نه‌کات، پێويسته و ده‌بێت، سنوور بۆ ئه‌و مه‌لا سياسييانه دابنرێت، ده‌بێ به ياسا مۆڵه‌تی هه‌بوون و کارکردن و چالاکی له‌و گروپه ئيسلامييه سياسييانه بسه‌ندرێته‌وه و به‌ياسا ياساخ بکرێن. بێگومان ئه‌وه راستييه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ويسته که ئێمه‌ی مرۆڤ پێويستمان به خوايه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، خوايه‌ک که ئافه‌ريده‌کاری هه‌موو بوون و بوونه‌وه‌رێکه، پێويستی به سياسه‌ت كردن و رێکخستنی سياسيی نييه. خوای به‌خشنده و دلۆڤان و ميهره‌بان پێويستی به‌وه نييه که چه‌ند مه‌لايه‌کی سياسی، يان چه‌ند بازرگانێکی سياسيی خۆيان بکه‌ن به نێردراو و نوێنه‌ری ئه‌و و به‌ناوی خواوه سووکايه‌تی به مرۆڤ و مرۆڤايه‌تی بکه‌ن، خه‌ڵکی بێ‌تاوان ئه‌شکه‌نجه بده‌ن و ديليان بکه‌ن و بيانسووتێنن و بيانکوژن. ده‌بێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نديی گشتيی کۆمه‌ڵگه‌دا، رێگا نه‌درێت به هيچ شێوه‌يه‌ک ئايين تێکه‌ڵێ سياسه‌ت بکرێت و ده‌بێت ئايين له ده‌سه‌ڵاتی سياسی جيابکرێته‌وه و ئه‌و دوو دامه‌زراوه جياوازه هه‌رگيز تێکه‌ڵی يه‌کتر نه‌کرێن. لێره‌دا پێويسته راستييه‌کی ديکه‌ش باس بکه‌ين که مه‌لا به‌ڕێزه‌کانی جاران، هه‌موويان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کاروباری ئايينييان به‌ڕێوه‌ده‌برد، له هه‌مانکاتدا کوردايه‌تيشيان ده‌کرد و ئاييندارييه‌که‌يان هه‌رگيز رێگری کوردبوون و کوردايه‌تی کردنيان نه‌بووه. ئه‌مڕۆش مه‌لای دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌ر و چاکه‌خوازمان زۆر هه‌ن و نابێت ئه‌م مه‌لا به‌ڕێزانه تێکه‌ڵی ئه‌و مه‌لا سياسييانه بکرێن که له کاروباری ئايينيی خۆيان دوورکه‌وتونه‌ته‌وه و ئه‌و گروپه ئيسلامييه سياسييانه به مه‌به‌ستی سياسيی و بۆ به‌رژه‌وه‌نديی خۆيان و بۆ خراپکاری و چه‌واشه‌کارى، به‌خراپ به‌کاريان ده‌هێنن. ئه‌مانه ژه‌هری عه‌ره‌بچێتی و عروبه له کوردستاندا بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌نفالچين و ئه‌نفالی فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ريتی ره‌سه‌نی کوردی ده‌که‌ن، ناوی کوردی ناهێڵن و بره‌و به‌وه ده‌ده‌ن ناوه‌کان هه‌مووی ئيسلامیی عه‌ره‌بی بێت، جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی کورده‌واری ناهێڵن و بره‌و به جبه و له‌چک و باڵاپۆشی ناشيرين و ناشارستانيی ميرنشينه‌کانی که‌نداو و عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئيسلامييه سياسييانه ده‌سه‌ڵاتی سياسيی بگرنه ده‌ست و ببنه فه‌رمانڕه‌وای کوردستان، کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری ده‌چێته تاريکترين و ترسناکترين و ناخۆشترين بارودۆخی ژيانه‌وه. ئه‌وساش هه‌موو کورد و کوردستانييه‌کی پاک و دڵسۆز، هه‌موو ئازاديخواز و پێشکه‌وتنخوازێک، هه‌ر ئه‌و رێگه‌چارانه‌يان بۆ ده‌مێنێته‌وه که يان ده‌بێت کوردستان به‌جێبهێڵن، يان ده‌بێت ملکه‌ج بکه‌ن و به کۆيله‌يی رازيبن، يان ده‌بێت ديسانه‌وه له سفره‌وه ده‌ست پێبکه‌نه‌وه؟!. به‌ره‌و جياکردنه‌وه‌ی ئايين له سياسه‌ت و له پارتايه‌تی و له ده‌وڵه‌تداری. به‌ره‌و سه‌روه‌ريی یاسا و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ره‌و كوردستانێكی ئازاد و يه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆ. هه‌ر به‌رز و شه‌كاوه بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان. هاوبيرانی نه‌ته‌وه‌ىی له باشووری کوردستان ١٧/٥/٢٠١٣
میتافیكشن و لێگرتنەوەی سیاقخوازی.. لێكۆڵینەوە عەلی شێخ عومەر
سەرچاوە و پەراوێزەکان : (١)جوزیف فارس، اضواء علی تجربة المسرح العمالي العراقي، موقع مجلة الفنون المسرحیة، https://theaterars.blogspot.com/2020/09/blog-post_30.html (٢)یاسر غریب، المسرح العمالي ،، ساحة المصنع خشبتە، موقع العربي الجدید، ١ ایار، ٢٠١٥ https://www.alaraby.co.uk/ (٣)جوزیف فارس، اضواء علی تجربة المسرح العمالي العراقي، موقع مجلة الفنون المسرحیة، https://theaterars.blogspot.com/2020/09/blog-post_30.html (٤) بشار طعمة، من ذاکرة المسرح العراقي، قصة المسرح العمالي،صفحة التواصل الاجتماعي فیس‌بوک. ١-١٠-٢٠١٢ https://www.facebook.com/story.php/?story_fbid=3458755660905395&id=78235770187 (٥)رسول سبهان،موقع مجلة الصدی الفصول، ادبیة ثقافیة، رئیس التحریر بتول الدلیمي، شباط ٢٠١٤ http://saddaalf9ool.blogspot.com/2014/02/blog-post_3146.html (٦)جوزیف فارس، اضواء علی تجربة المسرح العمالي العراقي، موقع مجلة الفنون المسرحیة، https://theaterars.blogspot.com/2020/09/blog-post_30.html (٧)ئەم باسە زیاتر سەبارەت بەشانۆی کرێکارانی عێراقە، لەم نێوەشدا شانۆی کرێکاران لە کوردستانی عێراق دەبێتە بەشێکی دانەبراو لەو مێژووە. ئێمە دەزانین لەم ماوەیەدا(١٩٧٠ – ١٩٨٥)لەنێو بزووتنەوەی شانۆی کوردی‌دا، شانۆی کرێکاران بوونی هەبووە و کەم تا زۆر ڕۆڵی مێژوویی خۆی گێراوە. شانۆگەری مانگرتن نموونەیەکی دیاری ئەو بزاوتە شانۆییە کوردییەیە. بەڵام لەبەر لەبەردەستدا نەبوونی سەرچاوەی پێویست، بەداخەوە نەمتوانی وەک پێویست ئاوڕێک لەو بزاوتە شانۆییە بدەمەوە.