Privacy policy
دەنگەکان وەک ڕۆژنامەیەکی ئەلیکترۆنی لە 1/6/2002 وە دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری (تۆرنتۆ) وە.
دەنگەکان وەک پێگەیەکی میدیایی سەربەخۆ لەدەسەڵاتە سیاسییە جۆراوجۆرەکان، درێژەی بەکاری ڕۆژنامەگەری خۆیداوە بەمەبەستی درووست‌کردنی کەش و هەوایەکی ئازادانە بۆ نووسین بە مەبەستی سازکردنی زەمینەیەک بۆ دەنگە جیاوازەکان، بۆ لەیەکتر تێگەشتن و بنیاتنانی دونیایەکی هەمەڕەنگ و کۆمەڵگەیەکی یەکسان و بەهرەمەند لە مافە ڕەواکانی خۆی.
بەو پێیەی دەنگەکان پەخشی خۆی لە وڵاتی کەنەداوە دەکات، بۆیە بە پشت بەستن بە پرەنسیپەکانی بڵاوکردنەوەی کاری ڕۆژنامەگەری کەنەدا، درێژە بەکاری میدیایی خۆی دەدات.
پره‌نسیبه‌كانی بڵاوكردنه‌وه
1- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رپرسیاری ڕاسته‌وخۆیه ته‌نیا له‌و باباتانه‌ی كه ئیمزای ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌سه‌ره‌وه‌یه یان بەناوی دەنگەکان ەوە بڵاودەکرێتەوە.
2- فیلته‌رێك كه ئێمه ده‌یكه‌ینه به‌شێكی گه‌وره‌ی ستانداری بژار كردنی بابه‌ته‌كانمان ، سوود بینینه له په‌یڕه‌و پڕۆگرامی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانی كه‌نه‌دا كه له ساڵی 2000 دا په‌سه‌ند كراوه .
ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌ماوانی که‌نه‌دا
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
له ساڵی 2000 له دانیشتنی سالانه په‌سند کراوه
سه‌ره‌تا
به ماف و کاری خۆمان ده‌زانین که به دوای ڕاستیدا بگه‌ڕیین و ڕاپۆرتی له سه‌ر بده‌ین که باوه‌ڕمان پێیه‌تی، وه هه‌روه‌ها به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین بکه‌ین و ماف یه‌کسان بوون له ژێر یاسادا، سه‌رنج بده‌ین له هه‌موو جۆره ده‌سکه‌وتێکی ئینسان، ببین به ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان نیه وه پشتگیری له ڕاو بۆچوونه شارستانیه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک بنیات بنێن و خزمه‌ت بکه‌ین به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ین.
ئازادی ڕاده‌ربڕین
به‌ندی یه‌کسانی و ئازادییه‌کان له ده‌ستوری که‌نه‌دا گه‌ره‌نتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌کات. خوڕه و گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان به ئازادی، دیموکراسی به‌هیز ده‌کات و ده‌یبوژینیت له‌به‌رئه‌وه‌ی تیگه‌یشتن له گفتوگۆیه به گوڕانه سه‌رچاوه ده‌گریت که ئازادی ڕاپۆرت ده‌کرین. که‌لتوری یاسایی ئیمه ماف به میدیا ده‌دات و پاریزگاری لیده‌کات. ده‌بیت ئه‌و باوه‌ڕه له ڕیگای ئه‌و پیشه‌یه ڕاست و پر سه‌روه‌ریه بگیڕینه‌وه که هه‌مانه.
ڕاستی
ڕاپۆرته‌کانمان ده‌بیت ڕاست و پوخت و ڕه‌وان بن، کاتیک هه‌له‌مان کرد ده‌بیت دانیان پیدابنیین و ڕاستیان بکه‌ینه‌وه.نابیت ڕاستییه‌کان له‌بیر بکه‌ین و پشت گوییان خه‌ین له به‌ر خاتری لایه‌نیک و خۆ لادان له ترس و سزادان.
جۆرایه‌تی
ده‌بیت بابه‌ته‌کانمان په‌یوه‌ست بن به به‌های جۆرایه‌تی و ده‌وله‌مه‌ندی خه‌لک، هه‌روه‌ها ده‌بڕی خواست و ئامانجه‌کانیان بن. ده‌بیت ئیمه له‌وه تیبگه‌ین که چۆن بنچینه‌ی بیر‌و باوه‌ڕمان ده‌توانێت هاوده‌م بێت له‌گه‌ڵ گوڕ و تینمان له ڕاپۆرت دان.
مافی تایبه‌تی تاک
خه‌لک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌مه خزمه‌تگوزارییه‌کان زانیاریان هه‌بیت، وه ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌لبژیردراون بۆ خزمه‌تی ئه‌وان بکه‌ن. وه هه‌روه‌ها خه‌لک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ژیانیکی تایبه‌ت به خۆیان به‌سه‌ر به‌رن و ئه‌گه‌ر کاتیکیش تاوانباران کران ده‌بیت له دادگاییکی ئاشکرا و ڕاست حوکمه‌که به‌ڕیوه بچیت. گه‌لیک ته‌نگژه‌ی مکوم هه‌ن له نیوان مافی تایبه‌تی تاکه که‌س، مافی خه‌لک، مافی کۆمه‌ل که ده‌بیت ڕوون بکرینه‌وه. هه‌ر حاله‌تیک ده‌بیت له ژیر ڕوناهی هه‌ستیار و ئینسانی تاو و توی بکریت و مافی خه‌لک بزانتریت.
داخوازییه‌کانی خه‌لک
ده‌بیت ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری پاریزگاری لیبکریت له به‌رامبه‌ر هیزی داپلۆسینه‌ر لاله‌ی هه لایه‌نیک بیت تاک یان کۆمه‌ل، چونکه ئیمه خزمه‌ت به دیمۆکراسی و خوازییاریه‌کانی خه‌لک ده‌که‌ین. ڕۆژنامه‌وانان ده‌بیت ئاگاداری ئه‌وه بن کاره‌کانی خه‌لک له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه خۆیان ڕاببه‌ڕینرین. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی ئه‌و توانایه‌ی ده‌خه‌سیینن ناپاکی به‌رامبه‌ر باوه‌ڕی خه‌لک ده‌که‌ن.
Canadian Association of Journalists
Ethics Guidelines
Approved at 2002 Annual General Meeting
3-ده‌نگه‌كان ته‌نیا ئه‌و بابه‌تانه بلاو ده‌كاته‌وه كه له گه‌ڵ خاڵه‌كانی ئاسۆ و ئامانجه ڕاگه‌یاندراواكانی خۆی دێته‌وه ،بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌یه‌كه كه ئێمه له ڕابردوو كردوومانه له ئه‌مڕۆ و له ئاینده‌شدا جدی تر ده‌كرێته‌وه .
1- وورده‌كاریه‌كانی بڵاوكردنه‌وه :-
– Aده‌نگه‌كان بابه‌تی ته‌رجومه كرا‌و بلاوناكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌كرابێ
– Bهه‌ر بابه‌تێك له ڕێگه‌ی خۆمانه‌وه یان له ڕێگه‌ی خوێنه‌ران و ڕه‌خنه گرانه‌وه له سه‌ری ئاشكرابێ كه سوودی له نووسینی خه‌ڵكی تر بینیوه‌و ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردووه ، له پاش لێكۆڵینه‌وه ئه‌و بابه‌ته ئه‌سرێته‌وه لائه‌درێ و نووسه‌ره‌كه‌شی به ڕه‌سمی ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
ده‌نگه‌كان