کورتەیەک دەربارەی تراجیدیا… نوسینی: ئاراس سەعید

وشەی “تراجیدیا- trageady” وشەیەکی لاتینییە، سەرچاوەی ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی لاتینیی کلاسیک. لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دوو بڕگە پێکهاتووە، ئەوانیش: “tragos – بزن” و “oide – سروود”،
هەردوو بڕگەکە پێکەوە بە واتای “سروودی بزن” دێت.
لە یۆنانی دێرییندا، “سروودی بزن” بەو مەراسیمە ئاینییە گوتراوە، کە یۆنانییەکان سروتە ئایینیەکانیان خوێندووەتەوە و بزنیان بۆ خوداوەندەکانیان کردووە بە قوربانیی، یان بەو بۆنە ئاینییانە دەگوترێت کە گۆرانییان تێدا گوتووە و ڕوخساریان بە پێستی بزن داپۆشیوە[1].
“ئیلیز” لە کتێبی (ئەسڵی تراجیدیای یۆنانیی و شێوەی یەکەمی تراجدیدیا)دا، ئەوەی ڕەتکردووەتەوە، کە تراجدیدیا بە واتای “سروودی بزن” بێت، بەڵکو (تراجیدیا نازناوی ئەو کەسانە بووە کە لە تراجیدیادا پێشبڕکیانکردووە و خەڵاتی براوەی کێبڕکێکە بزنێک بووە [2]).
دەکرێت بەم جۆرە پێناسەی چەمکی تراجیدیا بکەین: (بەو مەڕاسیمە ئاینییانە دەگوترێت کە مرۆڤ قوربانیی پێشکەشی خوداوەندەکان کردووە).
تراجیدیا دیاردەیەکی یۆنانیی پەتییە و چەکەرەکردنی تراجیدیا لە دەرەوەی کولتووری یۆنانییدا، هەتا ڕادەیەک ئەستمە.
یۆنانییەکان ئەفرێنەری تراجیدیا بوون، ئەفسانەکانی یۆنان لە چوارچیوەی تراجیدیا دەخولێنەوە وەکو: شەڕی خوداکان و ئەهریمەنەکان، ئەفسانەی باوککوژیی، ململانێی لەگەڵ ئازار مەینەتیی و ململانێ لەگەڵ چارەنووس.
لە زمانی عەرەبییدا بەرانبەر وشەی تراجیدیا کەڵک لە وشەگەلێکی وەکو (فاجعة، مأساة، حزن) وەرگیراوە. لە زمانی کوردییشدا کەڵک لە وشەگەلی وەکو: (ڕوداوی دڵتەزین، کارەسات، مەرگەسات، غەم و ناسۆر) وەرگیراوە.
“ئەرستۆ” لە کتێبی “هونەری شیعر”دا بەم شێوەیە باسی تراجیدیا دەکات: (تراجیدیا بە تەنها لاساییکردنەوەی کردنەوەیەکی تەواو نییە، بەڵکو ترس و بەزەییش دەوروژێنێت. ئەم کارتێکرنەیش ئەو کاتە سەرهەڵدەدات، کە ڕوداوەکان بەبێ ئەوەی چاوەڕوانبکرێن، ڕوبدەن و بەدوای یەکدا بێن[3]).
واتا: تراژیدیا بریتییە لە نمایشکردنی زنجیرە ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو، کاریگەریی لەسەر دەرونی بینەر بەجێدەهێڵێت، وەکو: مەرگێکی چاوەڕواننەکراو، ئازار، نەگەیشت بە ئامانجێک و… هتد.
“شۆپنهاوەر” بەم جۆرە پێناسەی تراجیدیای یۆنانیی دەکات:(بریتییە لە ڕەهەندی سامناک و ترسێنەری ژیان. لەم ڕووەوە ئازار و مەینەتیی ئادەمیزاد، باڵادەستیی ڕێککەوت و هەڵەکان، بەقوربانییکردنی “حەق” لە بەرپێی “هێز”دا، باڵادەستیی ئەهریمەن بەسەر هێزە دادخوازەکان و بە گشتیی زاڵبوونی ئەو لایەنانەی “بوون” وا ڕاستەوخۆ لەگەڵ خواست و ئیرادەی ئێمەدا دژ و پێچەوانەدێنەوە، هەموویان بەسەریەکەوە ڕەهەندە بنەڕەتییەکانی تراجیدیا پێکدەهێنن[4]).
تراجیدیا هەمیشە چارەنووس لە خۆشبەختییەوە بەرەو ئازار و مەینەتیی دەبات، حەق لە بەرپێی هێزی ناهەقدا، شکستدەهێنێت و زۆربەی تراجیدییەکان بە مەرگی کارەکتەر کۆتاییدێت. بۆ نموونە: چارەنووس ئۆدیب لە لوتکەی خۆشگوزەرانیی و دەسەڵاتدا بەرەو ئازاری ویژدان و لەدەستدانی چاوەکانی و خۆکوشتنی دایکی دەبات.
تراجدیا کۆمەڵە ڕوداوێکی ترسێنەر و سامناکە، لەبارەی ئازار و مەینەتییەکانی مرۆڤەکانەوە، کە لایەنە نێگەتیڤەکانی ژیان بەسەریدا زاڵە.
“واڵتەر کاوفمان” بەم جۆرە پێناسەی تراجدیا دەکات: (بریتییە لە زنجیرە ڕوداوێکی پڕ لە ناسۆر و مەینەت ڕووبەڕووی خوداوەندەکان و کەسانی پاڵەوان دەبێتەوە[5]).
واتا: کارەکتەرە تراجیدییەکان کەسانی ئاسایی نیین، بەڵکو توناکانیان لە توانای مرۆڤی ئاسایی بەدەرە. ئەوانەی کارەکتەری ڕوداوە تراجدییەکانن، یان خوداکانن، یان پاڵەوانەکان مەرج نییە، بە تەنها پاڵەوانی تراجیدیا تاکەکەسێک بن، زۆر جار پاڵەوانەکان کۆمەڵە کەسێک، یان مەملەکەتێکن.
———————————————————————-

  1. ویکبیدیا، الموسوعة الحره، المأساه
  2. حسێن لەتیف: ڕوانینێک لە تراجدیدیا، چاپخانەی ڕۆژهەڵات چاپی یەکەم، 2018.
  3. ئەڕستۆ: هونەری شیعر (پۆیەتیكا ) ، و. محەمەد كەمال، دەزگای چاپ‌و پەخشی سەردەم ، چاپی یەکەم، سلێمانی 2010.
  4. Schopenhauer, The World as Will and Representation. New York: Dover Press. 1966..
  5. والتر كاوفمان، ترجمه؛ كامل يوسف، التراجيديا والفلسفة، المؤسسة العربية للدراسات و النشر، سنة ١٩٩٣.ص٥٨



ئەنفالی بارزانییەکان… موحەممەد گەڵاڵەیی*

بارزانییەکانیش کوردن و برای ئێمەن و ئێمەیش برای ئەوانین، بۆ بەندە بەشێک لە خوێندکارەکانم دانیشتوی ناوچەی بارزانن و یان خەڵکی ئەو ناوچەیەن کەسی بەرێز و بەتوانان، ھاوپۆلەکانم لە قۆناغی سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی و زانکۆدا بەشێکیان بارزانی بون تا ئێستایش ھەندێک لەو ھاوپۆلانە بەردەوام لە پەیوەندیداین چ وەک ھاوڕێی جاران و مامۆستایەتیی لە زانکۆ، ھەندێک لە ھاوپیشەکانم لە قۆناغی مامۆستایەتیی ئامادەیی و ئێستای زانکۆدا بارزانین، دراوسێ و دۆستی بارزانیمان ھەبوە و ھەیە کەسی بەوەفا و قەدرگرانن، نایشارمەوە خۆشی و ناخۆشیشان پێکەوە ھەبوە.
لە سەرەتای ھەڵایسانی شۆڕشی ئەیلولدا و بەتایبەتی لە ساڵی ١٩٦٣ بارزانییەکان ھاتنە ناوچەی باڵەکایەتیی و گەڵاڵە، لە ئەنفالی بارزانییەکاندا لە ئۆردوگای دیانا لە ١٩٨٣ مام حاجی شەفیعی ماوانێ سێ بارزانی ھێنابونە ماڵی باوکم (حاجی ئەحمەد ئاغای گەڵاڵێ) لە کۆمەڵگای گەڵاڵە و چەند ڕۆژێک مابونەوە و دواتر مامی کۆچکردوومان ھەزار ڕەحمەتی لێبێ (مام مارف) چەند قاتە جلوبەرگی خۆی پێدابون و گەیاندبونییە دەستی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک دەگێڕنەوە کارەساتێکی گەورە بوە، چونکە خەڵکی کۆمەڵگاکانی گەڵاڵە و دیانا کە لە خەڵکی گەڵاڵە، دۆڵی ڕوستێ وبارزانییەکان و موھاجیرەکان و برادۆستیەکان پێکھاتبو، مەزەندەی ئەوەیان کردبو کە دوای بارزانییەکان، نۆبەتی ئەوانیش دێت، بۆیە ئەوەی لە توانایان دابوە لە رزگارکردنی بارزانییەکان(بەتایبەتی پیاوەکانیان)لەدەستی گاردی کۆماری کردوویانە، دواتریش وەک کەسوکاری خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوان کردوە، خەڵکی باڵەکایەتیی بەگشتی لە ئۆردوگاکانی دیانا، حەریر، قوشتەپە و سێبیران ھاوسۆز و ھاوکاری کەسوکاری ئەنفالکراوان بونە.
ھەقە لێرەیش، دوو ھەڵوێستی جوامێرانەی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی و کاک نەوشێروان موستەفا ئەمین، بیری خەڵکی کوردستان و برا بارزانییەکان بخەینەوە کە لەو کارەساتەدا چ ھەڵوێستێکی نیشتمانیان ھەبوە:

یەکەم: مام جەلال لە کتێبی دیداری تەمەن؛ باسی یارمەتیدانی خێزانەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوانی بارزانی ئەکات لەڕووی مالییەوە لە دوای ساڵی ١٩٨٣ و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرکردایەتیی بەرەی ی.ن.ک. ھەروەھا لە وتاری سوورداش و گفتوگۆکانی ی.ن.ک لەگەڵ حکومەتی بەعس دا جەنابی مام جەلال لە پێش ھەزاران کەس داوای ئازادی و چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی بارزانی کرد، لەوکاتیشدا ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان حزبەکانی کوردستان دا نەبو و کە ی.ن.ک چوبوە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق لە ژێر فشارێکی گەورەی ھێزە دژبەرەکانی ناوخۆی کوردستان دابو.
دووەم: کاک مەسعود عەبدولخالق ئەگێڕێتەوە، کە دوای گەیشتنی زانیاری بە کاک نەوشێروان موستەفا ئەمین کە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانیش بوە لە ناو بەرەی ی.ن.ک دا کە سەرۆک جاشێک لە ئۆردوگای قوشتەپە ئەیەوێت زوڵم لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی بارزانیەکان بکات، ڕاستەوخۆ فەرمان دەرئەکات بەناردنی مەفرەزەیەک بۆ دەشتی ھەولێر بە سەرکردایەتیی شەھید شەوکەتی حاجی موشیر ومەسعود عەبدولخالق، بۆ تەمبێکردنی ئەو سەرۆک جاشە و چاودێریکردنی ڕەوشی ئۆردوگای قوشتەپە و کەسوکاری ئەنفالکراوان.
بۆیە ڕووم لەخەڵکی کوردستان، دۆستان، خزمان و ھاوڕێیانە، کە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان ھەر چۆنێک بێت، دواجار ئەوان لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندییەکان کێکەکە لە نێوان خۆیان بەش ئەکەن و پێک دێن جا بە ڕێگەی شەڕ یان ئاشتی بێت، بەڵام ئەوەی گرنگە خەڵکی کورد، برایەتیی و ھاونەتەوەیی و ھاوسۆزییان لەکاتی لێقەومان و کارەساتە نیشتمانییەکان و بۆنە و یادە تراژیدیەکانی وەک ئەنفال و کیمیاباران ببپارێزن.
لەلای بەندە؛ ئەنفالی فەیلەییەکان، بارزانییەکان، گەرمیانیەکان، بادینان، کیمیاباران، ڕاگواستن و سووتماککردنی خاکی کوردستان، تاوانی تەعریب و کاولکردنی کوردستان، لە سێدارە دراوەکان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دێرینەکان و شەھیدەکان و کەمئەندامانی سەنگەر، ئەمانە ھەمویان ئیعتبارێکی مێژوویی و نیشتمانی مەزنیان لەلای من ھەیە، لەسەرووی ھەمو ئیعتبارێکی سیاسی و شەخصی دان.
خوای گەورە ڕۆحی ھەمو ئەنفالکراوانی کوردستان لەبەھەشی پڕ نووری خۆیدا جێگەداریان بکات، سەبووری و دڵنەوایی کەسوکارەکانیان بکات.
*مامۆستا له‌به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتیی ئاداب له‌ زانكۆی سۆران.




فەقێ کە نەبوو بە مەلا، لە حوجرەدا دەمێنێتەوە!.. وەڵامێک بە ئیرەجی فەرزاد… کامل احمد

“شەهید سامان ئەم کاتەت باش، بەڕاستی دوای تیرئەندازییەکەی ئیرەجی فەرزاد، تۆمان لە دەستچوو، بەداخەوە. ئەرێ بە ڕاست هەواڵی ئەو دونیا چییە؟ بەهەشت، دۆزەخ، حورییەکان و ….؟ ئەڵێم لە بیری نەکەیت کە بە و برادەرە بڵێیت جیهانی نا مادی هیچی ڕاست نییە و خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت و دوای شتی میتافیزیکی و سەروو سروشتی نەکەوێت. نا هەر ئەوەندەو بەس. کاتێکی خۆش”.
بەڕاستی من لە دەستپێکی ئەم وەڵامە کورتەمدا دەمەوێت بە ئیرەجی فەرزاد بڵێم هەتا دەکرێت و دواکەوتوویی هەبێت، دواکەوتووە. لە سەروو واقیع و کۆمەڵگەوەیە و پای لە کەشکەلانی فەلەک دەخوولێتەوە. من وەڵامی ڕق و کینە و فەرهەنگە دواکەوتوو و ناسیۆنالیستانەکەی ئەو نادەمەوە. ناسیۆنالیزمێک کە خۆی بە ژێردەستە دەبینێت و خەو بە سەربەخۆیی یەوە دەبینێت، بێ ئاگا لەوەی مێژوو سەربەخۆیی لەگەڵ خۆی بردووە.
ئیرەجی فەرزاد لە وەڵامەکەیدا دەیەوێت شتێکی پایەیی بە ئێمە بڵێت ئەویش ئەوەیە کە فیکر و پراتیکی مەنسور حیکمەت دوو شتی جیاوازن. پێمان دەڵیت “بە نظر من…… برای “اعلام برائت” از مبانی کمونیسم کارگری “آویزان” نشود” بۆچی؟! . مەسەلەکەی ئەوەیە کە خوداو پەیامبەرەکان دەبێت لە زمینەی مادی و سروشتی دووربخرێنەوە، ئەگەر نا تیۆری غەیبی چەسپی پێکەوەلکانی خۆی لە دەست دەدات. دەیەوێت مەنسور حیکمەت وەکو “خوا” نیشان بدات و وەک کەسێکی موقەدەس لە شوێنێکدا دایبنێت کە هیچ کەس بۆی نییە ڕەخنەی لێبگرێت. لە سەروو ئەحزابی کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە، لە حالێکدا خۆی حزبەکانی دروستکردووە و ١١ ساڵی ڕەبەق بەرپرسی یەکەمی هەموو کار و سیاسەتەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بووە.
ئیرەجی فەرزاد لەم هەوڵەی دا نەک هەر سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو دەقاودەق ئەو ڕەخنانەی ئێمە دەسەلمێنێت. ئەو بە بێ ئەوەی بە خۆی بزانێت دووچاری ئەو تەناقوزە گەورەیە بووە کە دەیەوێت کەﻟلەکە لە پاکە جیابکاتەوە. دیارە ئیرەجی فەرزاد بیری چووە کە جگە لەوەی مەنسور حیکمەت خۆی دامەزرێنەری کۆمۆنیزمی کرێکاریی یە، بەڵکو وەک ڕابەری ئەو ڕەوتەش زیاتر لە ١١ ساڵ بە عەمەلی خەریکی بردنەپێشەوەی ئەو جۆرە لە بۆچوونەکانی خۆی بووە و بە هەموو شێوازێکیش هەوڵی داوە کە فیکر و عەمەلی خۆی جووت بکات و ئەوەی بیری لێدەکاتەوە لە مەیدانی عەمەلیشدا جێبەجێی بکات. پێدەچێت تۆ بیرت چووبێتەوە کە کە یەکێک لە ڕابەرانی بردنەپێشەوەی ئەم خەتە فیکرییە بوویت و هەوڵیشتداوە کە بە عەمەلی دەریبهێنیت لە پاڵ مەنسور حیکمەت دا؟! بە مانەیەکی تر تۆ دەتەوێت لە هەوڵێکی نەزۆکانەدا پراکتیک و تیۆر لە یەک جیابکەیتەوە. کەواتە ئەگەر ڕەخنەیەک هەبێت بەر لەهەر کەس و حزبێک لە “کەﻟلەکەیە” نەک لە “پاکە” و بەم مانایەش لە مەنسور حیکمەتە. کێشەکە لە خودی ئەم بیرکرنەوە و تیۆری حزبیەکەدایە کە ئەو پراتیکانەی بە شوێن خۆیدا هێناوە، نەک بە پێچەوانەوە گوایە شوێنکەوتووانی نازانن پراکتیک بکەن. ئەی باشە ئەو ١١ ساڵەی کە هاوڕێ مەنسور حیکمەت خۆی کەسی یەکەمی حزب بووـ چی لێهات؟!. سەرنج دان لە مانیفێستی کۆمۆنیست و لە جیاوازی نێوان ئەحزابی کۆمۆنیستی و پڕۆلیتاری دەتوانێت بە ڕۆشنی ئەوەمان نیشانبدات کە حزب پایەیەکی کۆمەڵایەتی یەو جیاکراوە نییە لە چینی کرێکار. ئەمە ئەو هەڵەیەیە کە تۆ تێیکەوتوویت. مارکس و ئەنگلز لە مانیفێستدا دەڵێن:
“كۆمۆنیستەكان، حزبێكی جیاواز بەرانبەر باقی حزبەكانی چینی كرێكار پێك ناهێنن. ئەوان، هیچ بەرژەوەندییەكی تایبەتی و جیاواز لە بەرژوەندی كارگەرانیان نییە. ئەوان لە خۆوە هیچ چەشنە شێوازێكی گرووپی ناهێننە كایەوە كە بزووتنەوەی كارگەری پێ بخەنە قاڵبەوە. جیاوازی كۆمۆنیستەكان، لەباقی حزبەكانی چینی كرێكار تەنیا لەوەدایە كە:

  1. لە خەباتی نەتەوەیی پرۆلیتاریای وڵاتانی جۆراوجۆردا، ئەوان، لە هەر نەتەوەیەك بن، بەرژەوەندی هاوبەشی هەموو چینی كرێكار دەبینن و دەیخەنە پێشچاو.
  2. لەو پلە جۆراوجۆرانەی پێشڕەوی و هەڵداندا كە خەباتی چینی كرێكار دژی بۆرژوازی دەبێت لێی تێپەڕبێت، ئەوان هەمیشەو لە هەر شوێن قازانج و مەسڵەحەتی سەرتاپای بزووتنەوەكە بە تێكڕا، دەخەنە بەرچاو.”
    بۆیە ئەگەر ڕەخنەیەک هەبێت، ئەوا ڕووی ڕەخنەکە لە مەنسور حیکمەتە بەر لە هەر کەسێکی تر و بەر لەو حزبانەی سەر بەو بزووتنەوەیەن. ئەو ڕابەر و دامەزرێنەر و خەتدەر و هەوڵدەربوو بۆ بە پراکتیک دەرهێنانی ئەو جۆرە لە حزب کە حزب لە شوێنێکە و پڕۆلیتاریا و چینی کرێکار لە شوێنێکی تر و دەیویست بزووتنەوەی کرێکاری بخاتە ئەو جۆرە لە قاڵبەوە و بە بێ ئەوەی پڕۆلیتاریا و ڕابەرانی لە مەیداندابن حزبیان بۆ پێکدەهێنرێت و دواتر بانگەواز دەکرێن کە ئەم خەتە قبووڵ بکەن. ئەمە دەقاو دەق پێچەوانەی مانیفێست و بۆچوونی مارکسە بۆ بنیاتنانی حزبی پڕۆلیتاریا.
    ئیرەجی فەرزاد لە خەڵوەتدایە و هێشتا ناتوانێت لەوە تێبگات کە ئەگەر ئەو حزبە پڕۆلیتێری بوایە و هەڵقوڵاوی ناو کێشمەکێش و نەبەردە چینایەتیەکانی کرێکاران بوایە و حزبێکی کۆمەڵایەتی بوایە و جیاکراوە نەبوایە لە چینی کرێکار، ئەوە بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو ئینشقاق و جیابوونەوانەی کە ئاوها بە ئاسانی ڕوویاندا، بە ڕۆشتنی خۆشتەوە، ئاوها بە ئاسانی ڕوویان نەدەدا. پڕۆلیتاریا هەزار و یەک حساب دەکات لە هێزهاوسەنگی و لە یەکلاکردنەوەی نەبەردە چینایەتییەکانی خۆیدا و بە ئاسانی دەستبەرداری نە حزب و نە خەباتەکەی خۆی نابێت.
    لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم کە بە دڵنیایی یەوە هیچ بارانێک بێ هەور نییە. ئەوە تۆی کە ئاگات لێ نییە. بڕۆ تێزەکان بخوێنەرەوە و باسە پایەیی یەکانی ئێمە بخوێنەرەوە، ئەو کات دەزانیت ئێمە چی دەڵێین. هەرکەس دەیەوێت ئاڕاستە و مێتۆدی بیرکردنەوە و پراکتیکی ئێمە بزانێت ئەوا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ باسەکانی ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ، بڕۆ تێزەکان بخوێنەرەوە. تۆ لە حوجرەدا نایەیتە دەرەوە خەتای ئێمە چیە؟!
    لە ڕاستیدا مەوقعیەتی تۆ چییە کە ئەم ڕەخنانە دەگریت؟! ئەوە تۆی کە دەبێت لە ئاسمانەوە بێیتە سەر زەوی نەک ئێمە. نموونەی بێ پرەنسیپی و بێ فەرهەنگی سیاسی و دواکەوتوویی تۆی کە نازانیت پلیمیکی سیاسیش بکەیت. ئەوە تۆی کە بێ پەروا دەتەوێت فیکر و پراتیکی مەنسور حیکمەت لەیەکتر جیابکەیتەوە و بڵێیت کە تۆ هەڵگری فیکری ئەویت. ئەوە بزانە فیکر و پراتیکی مەنسورحیکمەت لەیەک جیاناکرێتەوە و ئاوێتەی یەکترن. ناکرێت حەرەکەتەکە نامارکسیستی وناپرۆلیتێری بێت و فیکرەکە تەواو بێت. ئەوەی تۆ دەیکەیت تەنها ئایدۆلۆژیەتە و تۆ خۆت کردووە بە نوێنەری مەنسور حیکمەت و لە هیچ شوێنێکیشەوە دیار نیت! بمبەخشە کە پێت بڵێم تۆ وەک ئەو فەقێیەت بەسەرهاتووە کە ناتوانێت ببێت بە مەلا و بۆ هەتا هەتایی بە فەقێیی دەمێنێتەوە لە حوجرەدا.

    کامل احمد
    kamil.ahmed.f@gmail.com
    ٣٠ ی تەموزی ٢٠٢٢




حیجابی بەبێ حیجاب!… دیمانەی کەیوان جاوید لەگەڵ حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆ کوردی: کاوە عومەر
لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵە جەدید ئامادەکراوە

کەیوان جاوید: کۆماری ئیسلامی ٢١ی ئازار وەک ڕۆژی حیجاب و پاکیزەیی ڕاگەیاند و ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند و بەربڵاوی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بووەوە. هه ڵسه نگاندنتان بۆ ئه م كرده وه ی كۆماری ئیسلامی و هێرش بۆ سه ر خه ڵك چییه ؟

حەمید تەقوایی: هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ژنان و توندی لەمەڕ جلوبەرگی ژنان و حیجاب هەمیشە کردار و زەمینەیەک بووە بۆ هێرشکردنە سەر هەموو کۆمەڵگا. حکومەت بۆ ترساندنی هەموو کۆمەڵگا، بۆ بێدەنگکردنی هەمووان، هێرش دەکاتە سەر ٥٠٪ی کۆمەڵگا. کۆماری ئیسلامی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی دەریایەک لە ڕق و تووڕەیی خەڵک بووەتەوە و لە بەرامبەر ئەم هەلومەرجانەدا هەوڵ دەدات بە هەر ڕێگەیەکی مومکین ناڕەزایەتییەکانی خەڵک سنووردار بکات و کۆمەڵگا ترساندن و پاڵنانی بۆ دواوە. یەکێک لەو شێوازانە قامچی لێدانی ژنان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانە. بەڕای من هۆکاری ئەوەی کە ئەمساڵ ٢١ی ئازاری وەک ڕۆژی پاکیزەیی و حیجاب ڕاگەیاند و هەوڵیاندا ژنان بخەنە ژێر هەموو جۆرە فشارێکەوە لە شەقام و ئۆفیس و شوێنی کار و هەموو شوێنێک بەهۆی حیجاب بەستن یان حیجاب نەبەستنەوە، یەکێک بوو لە کردەوەی نائومێدی، کە لە ئەنجامدابە هیچبەشوێنێکیش نەگەشتووە. توڕەیی و ڕق و کینەی خەڵک بەرامبەر بە حکومەت و ئاستی ناڕەزایەتیی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەو بەتایبەت ژنان قووڵتر و فراوانترە لەوەی کە حکومەت بتوانێت بەم جۆرە ڕێکارانە پاشەکشە بەخەڵک بکات. بە پێچەوانەوە ناڕەزایەتیەکان شەڕانگێزتر و چەقێنەرتر دەکات. رێک ئەمەیە لەگەڵ حیجابدا روویدا. هەرخۆی ڕاگەیاندنی ڕۆژی حیجاب و پاکیزەیی بەس بوو بۆ ئەوەی بزووتنەوەی دژ بە حیجاب و دژی بێ مافی ژنان بەگشتی بگاتە بەرزایییەکی نوێ و بەرفراوانتر و هێرشبەرانەتر لە جاران بێتە مەیدان.

کەیوان جاوید: حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەمیشە خەباتی کردوە لە دژی حجابێکی زۆرەملی کە کۆماری ئیسلامی سەپاندویەتی بەسەر ژناندا.ئایا ئیوە دژی حجابی ئیجبارین یان هەر دژی خودی حجابی ئیسلامیشن؟

حەمید تەقوایی: ئێمە دژایەتی هەردووکیان دەکەین، بەڵام ئەم دژایەتییە لە دوو مەیدانی جیاوازی خەباتدا ڕوودەدات. لە لایەنی یەکەمەوە، واتە حیجابی بەزۆر داسەپاو، دەمانەوێت ئەم یاسایە هەڵبوەشێتەوە و حیجاب ئیجباری نەبێت. ئێمە لەگەڵ بێ حیجابی ئیجباری نین، بەڵام دژی حیجابی ئیجبارین و پێمان وایە ئەمە هێرشە بۆ سەر مافی ژنان و پێویستە هەڵبوەشێتەوە. بزووتنه وه ی دژ به حیجاب بزووتنه وه یه که به هه مان داواکاری بۆ هه ڵوه شاندنه وه ی حیجابی ئیجباری له یه که م مانگی هاتنه سه رکاری ڕژێم ده ستی پێکرد. لە ٨ی ئازاری ١٩٧٩ کە هێشتا حکوومەت تەمەنی نەگەیشتبووە یەک مانگ، کاتێک خومەینی فەرمانێکی دەرکرد کە تێیدا حیجابی ئیجباری کردبوو، یەکەم و گەورەترین ناڕەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ڕوویدا. دەیان و سەدان هەزار ژن و پیاوی ئازادیخواز لە دژی حیجاب هاتنە سەر شەقامەکان بە دروشمی “ئازادی نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاواییە، جیهانییە” و “بۆ گەڕانەوەمان بۆ دواوە شۆڕشمان نەکرد”. ئه‌مه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ که‌ تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌ و حیزبه‌که‌مان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی حیجابی ئیجباری بووه‌ و له‌ دژی شه‌ڕی کردووه‌
ئەمە یەکێکە لە لایەنەکانی بابەتەکە. لەلایەکی ترەوە ئێمە دژی حیجابی ئیسلامین وەک زەلیلکردنی ژنان و سەیرکردنی ژنان وەک کەلوپەلی سێکسی. حیجاب خۆی واتە ژن بە کۆیلەی سێکسی دادەنرێت. لە ڕاستیدا حیجاب پێچێکی ئایینییە بۆ ئافرەت بەجۆرێک کە تەنها خاوەن کاڵاکە دەتوانێت بەکاری بهێنێت، واتە ئەو پیاوانەی کە بۆیان حەڵاڵکراوە. داوای لێبوردن دەکەم کە ئەم وشانە بەکار دەهێنم، بەڵام ئەمە فەلسەفەی ئیسلام و حکومەتی ئیسلامییە. لە ئیسلامدا ژن شوناسێکی سەربەخۆی نییە؛ لە ژێر سەرپەرشتی پیاوانی بنەماڵە، باوک، برا یان مێرددایە و لە لایەکی دیکەشەوە بە هۆکاری گوناه و لادانی پیاو دادەنرێت. بۆیە بە بۆچوونی ئیسلام پێویستە حیجاب بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی لە چاوی ئەو پیاوانە بپارێزرێت کە سەرپەرشتیاری یاسایی ئەو نین! مافی مێرد بۆ بەکارهێنانی تایبەت بە ژن خۆی لە حیجابدا نیشان دەدات. لە عەقڵی بەبەردبوو و نەخۆشی مەلای فەرمانڕەوا و مرۆڤە ئاینییەکاندا، جەستەی ژن هۆکارێکە بۆ خراپەکاری، دەبێتە هۆی وەسوەسەی پیاوان و گەندەڵی پیاوان، هەربۆیە دەبێ لە حیجابێکدا داخراو بمێنێتەوە بۆ بەکارهێنانی تایبەتی ئەوانەی کەبۆیان حەڵاڵ کراوە! ئەمە تەواوی فەلسەفەی حیجابی کۆماری ئیسلامییە و بەم مانایە ئێمە وەک سیستەمێکی فکری و بەهایی، لە بنەڕەتدا دژایەتی فەلسەفەی حیجاب دەکەین. لە کاتێکدا ئێمە پێمان وایە دەبێت لە ڕوانگەی یاساییەوە حیجابی ئیجباری هەڵبوەشێتەوە، بەڵام دەمانەوێت لە ڕێگەی خەباتی کولتووری و هۆشیاری و ڕۆشنگەرییەوە ڕەگ و ڕیشەی حیجاب لە کۆمەڵگا هەڵبکێشین. حیجاب لە ڕاستیدا قەفەسێکی جوڵاوە بۆ ژنان، واتە دیواری ئاپارتایدی سێکسی و جیاکردنەوەی ژن و پیاوە لە کۆمەڵگادا و بەو پێیەش ئێمە لە بنەڕەتدا دژی حیجابی ئیسلامین. بەڵام ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئیگۆی حیجاب ئەوەیە کە بێ حیجاب ڕۆشتنی ناچاری نییە، بەڵکو ڕۆشنگەری و هۆشیارییە.
با ئەوەش بڵێم کە ئێمە پێمان وایە پێویستە حیجابی منداڵان بە شێوەیەکی یاسایی قەدەغە بکرێت. حیجابی منداڵ، چ خۆبەخش بێت یان ناخۆبەخش بێت، پێویستە قەدەغە بکرێت، چونکە هێشتا منداڵەکە نەگەیشتووەتە تەمەنی هەڵبژاردەیی. منداڵان هیچ ئایینێکیان نییە. منداڵەکە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو تەمەنەی کە ئاینەکەی خۆی هەڵبژێرێت یان غەیرە ئایینەکەی، یان حیجاب بپۆشێت یان نا. حیجابی منداڵ دژایەتی ژیانی خۆش و چالاک و یاریکردن و وەرزشی کچان دەکات. بۆیە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری، پێویستە حیجابی منداڵانیش قەدەغە بکرێت.

کەیوان جاوید: شتێک کە رێک دوای ئەم ڕۆژی پاکیزەیی و حیجابە ڕوویدا ئەوە بوو کە دروشمی حیجابی بەبێ حیجاب بە شێوەیەکی بەرفراوان باو بوو. لە لایەکی دیکەوە دژایەتی حیجابی ئیجباری هەمیشە بابەتێکی گفتوگۆ بووە. ئایا پەیوەندی لە نێوان ئەو دوو دروشمەدا هەیە؟ ئایا ئەم دروشمە جیاوازانە سەر بە بزووتنەوە جیاوازەکانن؟

حەمید تەقوایی: وەک وتت ئێستا دوو دروشم لە کۆمەڵگادا زۆر بەربڵاون، کە هەرچەندە پێشتر باسیان لێکرابوو، ئێستا بوونەتە گوتاری گشتی. یەکێکیان حیجابە بەبێ حیجاب و ئەوی تریان هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ناچارییە. ئەم دووانە بە دڵنیاییەوە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و لە پرسیاری پێشوودا پەیوەندییەکەم ڕوون کردەوە. کاتێک کەسێکدروشمی حیجابی بەبێ حیجاب دەڵێ، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئێمە دژی ڕۆحی حیجابین و واز لە حیجاب دێنین و بەم مانایە ئەو فەلسەفەیە، ئەو دیدە، ئەو سیستەمە بیرکردنەوە دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە حیجاب وەک نیشانەی پاکیزەیی دەبینێت و دەڵێت کە ئەمە قبوڵ ناکات. لە ڕاستیدا دروشمی حیجاب بەبێ حیجاب هێرش دەکاتە سەر ڕەگی حیجاب و دیدگای ئیسلامی بەرگریکاری حیجاب. داوای هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباریش داوای ئەم بزووتنەوەیە دژە حیجابە، رێک لەبەرئەوەی حیجاب وەها زەلیل و بێ رێزی بەسەر ژناندا دەسەپێنێت و ناچارییەکەی بە یاسایی کردنی ئەم زەلیلکردن و سوکایەتییە بە ژنان. حیجاب بەبێ حیجاب فەلسەفەی گشتی حیجاب دەخاتە ژێر پرسیارەوە، حیجاب وەک قەفەسێکی جووڵاو بۆ ژنان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری دەڵێت لەڕووی یاساییەوە دەبێت ژن ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی پەردە خۆی. بێگومان کەسانێک هەن کە دژی حیجابی ئیجبارین. ئەوان ڕەخنەیەکی قووڵیان لە حیجاب و سیستمی بیری ئایینی نییە کە پاساو بۆ حیجاب بدات، بەڵکو بە بەشێک لە بزووتنەوەی دژ بە حیجابیش دادەنرێت. هیوادارم نەیارانی حیجابی ئیجباری لە پرۆسەی ئەم خەباتەدا درک بە سروشتی پەرچەکرداری حیجابی ئیسلامی بکەن. لە هەر حاڵەتێکدا دەبێ بگوترێ کە ئەم دوو دروشمە بە تەواوی پێوەندییان بە یەکەوە هەیە و دەبینین کە ئەمڕۆ هەردوو دروشمی هاوتەریب لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژناندا بەرز دەکرێنەوە و هەم ژن و هەم ژن ئەم دروشمانەیان لە دژی کۆماری ئیسلامی گرتووە.

کەیوان جاوید: هەندێک کەس دەڵێن باڵاپۆشی بەشێکە لە ئایدۆلۆژیای حکومەت و پرسێکی شوناسە بۆ حکومەت، هەندێک کەسیش بە پرسێکی تەنیا سیاسی دەزانن. ڕای ئێوە چیە؟ ئایا جەختکردنەوەی حکومەت لەسەر حیجاب پرسێکی سیاسییە یان پرسێکی ئایدیۆلۆژییە؟

حەمید تەقوایی: بە بڕوای من هێرشێکی سیاسییە کە وەک هەر سیاسەت و هەڵوێستێکی دیکەی حکوومەت، بە پشت بەستن بە ئیسلام ڕوونی دەکاتەوە و پاساوی بۆ دەهێنێتەوە.
بەهیچ شێوەیەک، ئەوەی کە حکومەتێک لەژێر ئاڵای ئیسلامدا هاتە سەر دەسەڵات لە ئێراندا بابەتێکی سیاسی بوو نەک بابەتێکی ئایدۆلۆژی. لەبەر ئەوە نەبوو کە کۆمەڵگا بیروباوەڕی ئایینی هەبوو، لەگەڵ مەلاکاندا بوو، یان لەبەر ئەوەی کۆمەڵگا بەڕاستی حەزی دەکرد ئایینی ئیسلام بخرێتە ناو یاساکانەوە. کۆمەڵگا لە دژی دیکتاتۆری شاهانە ڕاپەڕیبوو و شۆڕشێکی گەورەی پێکهێنابوو، بەڵام هێزێکی دژە شۆڕش بە ناوی خومەینی و ئیسلامیەکان هاتبوون و سواری ئەو شۆڕشە بوون و ئەم کارەساتەیان بەسەر ئەو کۆمەڵگایەدا هێنا کە ئەمڕۆ دەیبینین.
هەربۆیه‌ ناوکی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسیدا بڕاوه‌. ئیسلام کە دژی ئازادی و یەکسانی و هەموو ئایدیاڵ و ئارەزووەکانی مرۆڤایەتی وەستاوە کە لە شۆڕشی ١٩٧٩دا وروژێنران و تا ئێستاش بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کۆمەڵگەدا بەرز دەبنەوە. بۆ ئەم حکومەتە ئیسلام سیستەمێکی ئایدیۆلۆژییە کە دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی.
ئەگەر لەبیرتان نەچوبێتەوە دوای ڕاپەڕینی بەهمەن ئەو کۆمەڵگایە نەچووە ماڵەوە. لە ڕاستیدا شۆڕشەکە تا ٣٠ی حوزەیران ١٣٦٠ بەردەوام بوو. ناڕەزایی خەڵک لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبووەوە. لە هەموو شوێنێک شوراکان دروست دەکرا. خەڵک ئازادییان دەویست، یەکسانی و خۆشگوزەرانییان دەویست، چاوەڕێیان دەکرد بە ڕووخانی سیستەمی شاهانە خواستەکانیان بەدی بێت. رۆژنامەی جیاواز بڵاودەکرانەوە و لە بوارە جیاوازەکاندا حزب و چالاکی جیاواز دروست بوون. لە زانكۆكان، لە كارگەكان، لە كوردستان و لە هەموو كۆمەڵگادا خەڵك پێداگریان لەسەر داخوازییەكانیان دەكرد.
کۆماری ئیسلامی ئاڵای ئیسلامی لەدژی ئەم کۆمەڵگا دینامیکە بەرزکردەوە و بە قامچی دان لە ژنان دەستی پێکرد بە هێرشکردنە سەر هەموو کۆمەڵگە. سەرەتا قامچی لە ژنەکانی دا و دواتر هەموو خەڵکەکە. زانکۆکانی وێران کرد، تەقەی لە کرێکارە بێکارەکان کرد، هێرشی کردە سەر تورکمان سەحرا و کوردستان و کوشتاری ئەنجامدا. فەلسەفە و هۆكاری سیاسی بۆ دامەزراندنی وەها حكومەتێك بۆ خنكاندنی هەنگاوی یەكەمی شۆڕشی 1957 بوو، لە هەنگاوی دووەمیشدا بۆ بێلایەنكردنی چەپ و ئەو مەترسییە بوو كە بە بۆچوونی ئەوان سەرهەڵدانی چەپ لە ئێرانی دراوسێدا خەریکی دروستکردنی بوو. نەک هەر چینی سەرمایەداری و دەوڵەمەندەکانی ئێران، بەڵکو بۆرژوازی جیهانیش گەیشتبووە ئەو بڕوایەی کە پێویستە ئیسلامییەکان بۆ چەقاندنی شۆڕش بەکاربهێنن.
بەم شێوەیە لە بەردەم شۆڕشێکی زەبەلاحی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و مرۆڤدۆستانەدا، کۆماری ئیسلامی هاتە سەر کار و ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێ هێنا و شەڕی کرد و کوشت، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
بۆ ئەم حکومەتە ئیسلام ئایدۆلۆژیایەک و ئامرازێکە بۆ ڕوونکردنەوە و پاساو هێنانەوە بە سیاسەتی سەرکوت و کوشتن، بەڵام ئەوەی کە پێویستی بەم سیاسەتە هەیە، بەرژەوەندی زەمینی سەرمایەدارە سەربەرزەکانە، کە چ لە ئێران و چ لە ئاستی جیهانیدا، ئیسلام وەک… دوایین چەک دژی هێزی چەپ و ئازادی و یەکسانی.داواکاری بۆتە پێویست. لەم چوارچێوەیەدا دەبێ میزۆژینی لە کۆماری ئیسلامیدا سەیر بکرێت. ئه‌مڕۆ حیجاب ئاڵای نه‌ک ته‌نها کۆماری ئیسلامیه‌، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌ی سه‌رپه‌ڕه‌ کاردانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیه‌ له‌ هه‌موو شوێنێکی جیهاندا. بزووتنەوەیەکی دژە ئینسانی کە لە هەموو شوێنێک لەبەردەم بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان و بزووتنەوەی بێدین و دژە ئایین و هەموو بزووتنەوە ڕاست و یەکسانیخوازەکاندایە.

کیڤان جاوید: دەسەڵاتدارەکان دەڵێن حیجاب تەپۆڵکەی یەکەمە، ئەگەر لێرەدا شکستمان هێنا، ناتوانین قەڵاکانی دیکە بپارێزین. ئه‌مه‌ واتای چییه‌? مەبەستیان چییە? بۆچی حكومەت حیجاب بە یەكەم تەپۆڵکە دەزانێت؟

حەمید تەقوایی: پێم وایە ئەوان ڕاست دەکەن و ئێمە پێش ئەوەی ئەوان دانی پێدا بنێن ئەمەمان وتوە. ئێمە هەمیشە وتوومانە کە حیجاب ئاڵای حکومەتە ئیسلامیەکان و بزووتنەوەی دژە ئینسانی و لەڕادەبەدەر کۆنەپەرستی ئیسلامی سیاسییە لە ئێران و هەموو شوێنێکی جیهان. دەبینیت تا پەنجا ساڵ لەمەوبەر بوونی ژنانی پەردەپۆش لە شەقامەکانی ئەوروپادا بە ئاسایی هەژمار دەکرا. جۆرێک لە جل و بەرگ بوو و هێما و دەرکەوتنی جووڵەیەکی دیاریکراو نەبوو. لە خودی ئێران و لە باقی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا هەمان شت بوو. بەڵام ئەمڕۆ ژنی باڵاپۆش نیشانەی بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانەیە. بزووتنەوەیەکی تیرۆریستی دژە مرۆڤ، کە ئێمە پێی دەڵێین بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی و ئەم بزووتنەوەیەش لە وڵاتانێکدا دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە. بە تایبەت کۆماری ئیسلامی بڕبڕەی پشتی ئەم بزووتنەوەیە و حیجاب ئاڵای ئەم حکوومەتە و ئاڵای بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسییە.
بۆیە دەبێت بگوترێ کە ئەوان ڕاست دەکەن، ئەگەر ئەم ئاڵایە لە دەستیان بکەوێت، خەڵک بە هەمان شێوە تەپۆڵەکەکانی دیکەش داگیر دەکەن. لە ئێران ئەم یەکەم تەپۆڵکەیە تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن کۆمەڵگاوە داگیرکراوە. ئێمە دەزانین کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی، حکومەت لەم هەموو چل ساڵە نامۆدا نەیتوانیوە
حیجاب بکەنە گشتی. نەك هەر نەتوانراوە، بەڵكو رۆژانە نەبوونی حیجاب و حیجابی خراپ بەربڵاوتر بووە، رۆژانەش بەشێکی زیاتر لە كۆمەڵگەدا تێگەیشتوون كە حیجاب چەكی حكومەتە بۆ سەركوتكردن، بۆ سەپاندنی بێ مافی نەك تەنها بەسەر ژنان بەڵکو بەسەر هەموو کۆمەڵگەدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بزووتنەوەیەکی گەورە کە لە ژنان تێدەپەڕێت دژی حیجاب دروست بووە.
بۆیە دەبێت بگوترێ دەسەڵاتدارەکان دەستنیشانکردنێکی دروستیان کردووە. هەمیشە وتومانە ژیانی حکومەت بەندە بەتاڵە مویەکی قژی ژنانەوە. ئەمە هەم بە شێوەی ڕەمزی و هەم بە شێوەی واقیعی ڕاستە. ئەمڕۆ خۆیان ئەمە دەڵێن. دەکرێ گریمانە بکرێت ئەو ڕۆژەی کە ژنان تەنانەت ٥٠٪ی ژنانیش بێ حیجاب دێنە سەر شەقام، فاتحەی حکومەت خوێندراوەتەوە و دەبێ بڕوات. هەمووان ئەمە دەزانن.

کەیوان جاوید: دەسەڵاتدارەکان پڕوپاگەندەی قێزەون و نابەجێیان لە دژی ژنان کردووەتەوە، کە تەنانەت خەڵکیش هەست بە شەرم دەکەن بیڵێن. دەڵێن ئەمڕۆ حیجاب دەکەنە سەر دارێک و سبەی شۆرتەکەیانیانی لەسەر دەکەن. ئایەت و فەرموودە لە محمد و قورئان و دەسەڵاتە ئیسلامیەکانی ترەوە هەیە کە هەموو جەستەی ژن عەورتە. سەرەتا بۆچی ئەم قسانە دەڵێن و دووهەم کاردانەوەی کۆمەڵگە بۆ ئەم وشە قێزەونانە چییە؟

حەمید تەقوایی: بەم شێوەیە هێزی شەڕەنگێزیان کۆدەکەنەوە و ئامادەیان دەکەن و دەیانهێننە سەر خەت! سوکایەتی و بێڕێزی بە ژنان لە ڕاستیدا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ڕق و کینە دەبێتەوە لەلایەن لە ٩٩٪ی کۆمەڵگەوە، بەڵام لە ڕوانگەی حکومەتەوە هەوڵێکە، پاساوێکە، بۆ ئەوەی ئەو بەچەقۆکێشەکانیانی خۆیان بە قورئان و محمد و هتد پڕچەک بکەن. ، و بەیاندەنە گیانی کۆمەڵگە. ئەم جۆرە هەڵیت وپەڵیتە لە مێشکی بەبەردبوو و دواکەوتوو و نەخۆش و بۆگەنی ئیسلامیەکان و مەلا دەسەڵاتدارەکانی ئێرانەوە سەرهەڵدەدات. تەنها دەرئەنجامی ئەم فەزیحەیە ئەوەیە کە توڕەیی و ڕق و کینەی کۆمەڵگا بەرامبەر بەم حکومەتە زیاتر دەبێت و دەستدرێژییەکان بۆ سەری بەربڵاوتر و ڕادیکاڵتر دەبێت، وەک چۆن بووە. ئەمانە جۆرێکە لە بێهیوایی حکومەتە. ئەو حکومەتانەی کە دەزانن خۆریان لەئاوابوندایە، دەزانن کە دوور نین لە کەوتن و بە ناچاری پەنا بۆ قێزەونترین و بۆگەنترین پڕوپاگەندە دەبەن، مەگەر بە جۆرێک هێزەکانی سەرکوت وروژاندنی مۆڕاڵی لەدەستچوویان و خەڵکی زیاتر بکوژن. ئەم قێزەونانە هیچ جۆرە دەرئەنجامێکی بۆ حکومەت نابێت، بەپێچەوانەوە زیاتر و زیاتر ژێر پێی حکومەت خاڵی دەکاتەوە و لە کەوتنی نزیکتری دەکاتەوە.

کەیوان جاوید: با ئەزموونێکی شەخسیتان بۆ بگێڕمەوە، کۆمەڵێک دۆست و چالاکی ئێران دەیانگوت کاتێک کۆماری ئیسلامی ڕۆژی حیجاب و پاکیزەی ڕاگەیاند، ئێمە لەجوڵانەوەیەکی ناڕەزایەتیدا هاتینە سەر شەقامەکان و بەبێ حیجاب لە شەقامەکاندا نمایشمان کرد. دەیانگوت خەڵکانی سەر بەحکومەت چاودێری ئیـەیان دەکرد و دەیانویست بمانترسێنن و ناڕەحەتمان بکەن، ئێمە چووینە دەرەوە بۆ ناو قەرەباڵغی، واتە لە شوێنە تایبەت و چۆڵەکان چووینە دەرەوە و چووینە ناو قەرەباڵغی، خەڵکیش دەیانگوت ئەگەر بێزارتان بکەن لێیان دەدەێن. ئەمە نموونەیەکە. نموونەیەکی دیکە ئەوە بوو کە دۆستانێک کە خوێندەوار و ڕۆشنبیرن ئامۆژگارییان دەکرد کەئەم کارە زۆر مەترسیدارە بە تەواوی بەبێ حیجابی لە شەقامدا بڕۆن. کەمێک چاودێری بکە. چۆن ئەمە ڕوون دەکەیتەوە؟ دەبێت چی بوترێت بەو کەسانەی هەم پشتگیری دەکەن و هەم ئاگاداری ئەوە دەکەنەوە کە ڕووتبوونەوە مەترسیدارە؟
حەمید تەقویی: ئەو بزووتنەوەیە گشتییەی کە لیدانی دەماری کۆمەڵگە و رێبازی گشتیی کۆمەڵگا نیشان دەدات، لایەنی یەکەمە؛ واتە پشتیوانی ژن و پیاوی ئازادیخواز بۆ ئەو کەسانەی کە سەپۆشیان لەسەر نییە، و پشتیوانییەکی بەرفراوان لە ژنانی بێ حیجاب لە دژی دەستدرێژیی جەماعەتی حکومەت. زۆر کلیپ هەیە کە دەریدەخات چۆن خەڵک ڕوبەڕو دەبنەوە ولەتی ئەم چەقۆکێشانە دەضشکێنن کە بەناو خراپە قەدەغە دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ژنان. بە بڕوای من ئەمە ئێستا تایبەتمەندی سەرەکی و بەربڵاوی بزووتنەوەی بێ حیجابیە. لەکۆتاییدا که‌سانێکیش هه‌ن و ده‌ڵێن کە ئەمە توند ڕەوییە و یان نابێت ئه‌م بابه‌ته‌ لاوه‌کییه‌ بکرێتە مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی و هتد. ئەم جۆرە هەڵوێستە دوو لایەنی هەیە. لایەنێکی ئەوەیە کە ئەوانەی ئەمە دەڵێن هێشتا لە ڕابردوودا دەژین و ئەمڕۆش هاوسەنگی هێز نابینن. پێم وایە کۆمەڵگای ئەمڕۆ هەموو ئەم جۆرە کۆنەپارێزاانەی بەجێهێشتووە. هاوسەنگی هێز بە جۆرێکە کە ژنان بەبێ حیجاب دێنە سەر شەقامەکان و کلیپی جموجۆڵەکانیان دروست دەکەن و لە سۆشیال میدیا بڵاوی دەکەنەوە. هەر لەم ڕۆژەدا چەندین کلیپی ژنانی بێ حیجاب بڵاوکرانەوە. واتا ژن نەک هەر بە بێ حیجاب لە کۆڵان دەردەکەوێت، بەڵکو ڤیدیۆکەش ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەی هەزاران و ملیۆنان کەس بیبینن، بە ڕووخساری خۆیان و بە ناسنامەی خۆیانەوە! ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کۆمەڵگا ئەم جۆرە ڕەچاوکردن و کۆنەپارێزیەی تێپەڕاندووە. حکومەت لە دۆخێکدا نییە کە بەبێ حیجاب لەبەردەم ژناندا دەربکەوێت. لە هەر شوێنێک ئەم کارەی کردبێت، ئەنجامەکەی وێنەی گیراوە.
جگە لەم باسەی هاوسەنگی هێز، لایەنێکی دیکە ئەوەیە کە کەسانێک لە پێگەیەکی نیمچە دوی خودادییەوە ڕایدەگەیەنن کە لەگەڵ حیجابدا هاوڕان، بەڵام دژی ئیجباری کردنی حیجابن. هەندێکیان خۆیان وەک ژنی سەرپۆش بەسەر خۆیان دەناسێنن دژی حیجابی ئیجبارین و نیگەرانی ئەوان ئەوەیە کە حیجابی ئیجباری سیستەمەکە لاواز دەکات! هەندێک ئەمە لە زەرفی بەزەیی بۆ ژنانی بێ حیجاب و مەترسی نەبەستنی حیجاب و هاوشێوەکانیدا دەڵێن. لە ڕاستیداحیجاب لەسەر سەرت بهێڵەرەوە، بەڵام دەڵێن بڵێ نابێت ناچاری بێت!
وەک لە سەرەوە باسم کرد دژایەتی حیجابی ئیجباریش بەشێکە لە بزووتنەوەی دژە حیجاب و رزگاریخوازی ژنان، بەڵام بەم جۆرە پاساوەوە نا. مرۆڤ پێویستە لە بەرامبەر ئەو مەیلەدا بوەستێت کە ڕەخنە و ناڕەزایەتی بۆ حیجاب سنووردار بکات بە دژایەتیکردنی سروشتی ئیجباری و بەرگریکردن لە حیجابی ئیسلامی ئیختیاری. ئەمە هێڵێکی سیاسی دیاریکراوە کە ڕەگ و ڕیشەی لە مەیلی دوو خوردادیەکاندا هەیە. ڕەوتێک کە لە هەموو کۆمەڵگادا گەیشتووەتە کۆتایی. دروشمی “چیرۆک کۆتایی هاتووە” دۆسیەی ئەم جۆرە وتارانەی بۆ هەمیشە داخستووە.

کەیوان جەواید: هەڵسەنگاندنتان بۆ ئەم دۆخەی ئێستا چییە؟ ئایا ئەم ململانێیە بە قازانجی کۆماری ئیسلامی کۆتایی دێت یان لە بەرژەوەندی ژنان؟
حەمید تەقوایی: بە بڕوای من ئەمە شەڕێک بوو کە تێیدا کۆماری ئیسلامی دۆڕاوێکی تەواو بوو. حکومەت هەوڵیدا جارێکی تر بە هێرشکردنە سەر ژنان لە دژی ئەو شەپۆلە توڕەیی و ڕق و کینەیەی کە هەموو کۆمەڵگای گرتۆتەوە، لە بەرامبەر مانگرتن و گردبوونەوە و ناڕەزایەتی کرێکاران و مامۆستایان و ژنان و دادخوازی و خانەنشینان و هتد، خەڵک بترسێنێت.. پاشەکشەی پێبکات، بەڵام ئەمەش بە سەرخۆیدا شکایەوە توڕەیییەکی کۆمەڵایەتی فراوانتری لێکەوتەوە. خەبات دژی حیجاب و بەگشتی دژی ئاپارتایدی سێکسی و سوکایەتی و زەلیلکردنی ژنان هەمیشە لە کۆمەڵگادا بەردەوام بووە، بەڵام ئەم جوڵانەوەیەی ڕژیم هاتە دەرەوە و ژیانێکی نوێی بەم بزووتنەوەیە بەخشی. بووە هۆی ئەوەی بزووتنەوەی دژە حیجاب زۆر بەربڵاو بێت و بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا وەک مامۆستا و کرێکار و نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتی ئازادیخوازیش سەرنجی ئەوانی ڕاکێشا و پەیوەست بوون بەم بزووتنەوەیەوە. ئێستا داواكاری و بەناو زریانی تویتەری بۆ بەرگریكردن لە دروشمی حیجابی بێ حیجاب و هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری، كە دەیان و سەدان هەزار كەس بەشداری دەكەن، دەستی پێكردووە و ئەمەش گۆڕاوە بۆ شەپۆلێكی فراوان دژ بە.حیجاب. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازی ژنان به‌ڵكو وه‌ك به‌شێكی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی رووخاندن ژیانێكی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر. پێویستە گرنگی بەم بابەتە بدەین و درک بەوە بکەین کە پرسی ژنان و بە تایبەتی پرسی حیجابی ناچاری یەکێکە لە ئەڵقە سەرەکییەکان و گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شەڕی دژی کۆماری ئیسلامیە بە گشتی و لەم شەڕەدا کۆمەڵگا هەنگاوی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە تا ئێستا. بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان بەهێزتر بووە و بەهۆی ئەمەوە بزووتنەوەی گشتیی خەڵک لە دژی کۆماری ئیسلامی بەهێز بووە و ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بۆ لێدانی گورزی کۆتایی و ڕووخاندنی حکومەتی دژە ژنانی کۆماری ئیسلامی .

٢٨ی تەمموز ٢٢ی تەمموز
سوپاس بۆ ئەمیر تاڤاکۆلی بۆ ئامادەکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە




زەنگی قڕکردن… سامانی وەستا بەکر

لەم وتارەیا مەبەستمە تاکی کورد هۆشیارتر درک بە ترسناکی و مەغزای قوڵی ستراتیژی سیاسەتی تۆتالیتاری بۆ قڕکردنی کورد لەلایەن تورکەوە بکا و بەیەکگرتووی بەرەنگاری ببێتەوە، هەروەک چۆن مەبەستمە خوێنەر باشتر لە میتودە تێبگا کە تورک بەرامبەر کورد بەکاری ئەهێنێ بەمەبەستی فەوتان و قڕکردنی گەلی کورد.

میلەتێکی تۆتالیتار:
لاپەڕەکانی مێژوو پڕن لە ناوی مرۆڤی تینوو بە خوێن ڕشتن، پڕن لە ناوی دیکتاتۆر و کەسانی خۆپەرست، پڕن لە بوونی ڕژێمی تۆتالیتار و چەوسێنەر، پڕن لە بوونی حوکم و دەسەڵاتی نەتەوەپەرست و داپڵۆسێنەر، بەڵام زۆر بە دەگمەن تا ئاستی نەبوون ئەتوانی گەلێکی تۆتالیتارخواز و دڵ پڕ لەقین و داخ لەدڵی هاوشێوەی تورک بدۆزیتەوە بەرامبەر بە کورد.
بەڵێ هەڵبەتە کاتێ ئەڵێم تورک مەبەستم لە نەتەوەی تورکە لەناو سنوری ئەو زەریە داگیرکراوەی کە بەزۆری زۆرداری ئێستا بە تورکیا ناسێنراوە.
سەیرە میلەتێک بەکۆ ڕق و بوغزی بەرامبەر نەتەوەیەکی تر لەدڵابێت، بەدەگمەن تا ئاستی نەبوون کەسێکی بەنەتەوە تورک بڕوای بەبوونی نەتەوە و گەلێکی تر هەبێت وەک ئەوەی تورک بەرامبەر کورد هەیەتی.
لەسەروبەندی داگیکاریەکەی عەفرینا لەگەڵ خانمێکی هاوکاری تورکا کەوتمە گفتوگۆ کە هەمیشە خۆی بە مرۆڤ دۆستێکی بێ وینە ئەناسێنێ، کاتێ بەندە باسم لە مێژووی بوونی کورد و خاوەندرێتی خاکی کوردستان ئەکرد بە عەفرینیشەوە هەروەکچۆن باسم لە زوڵم و داگیرکاری تورک و میلیشیاکان ئەکرد، وەڵامی ئەو خانمە تورکە زۆر ڕاستگۆیانە بوو، ئەو ووتی “ئەبێ من تورک نەبم ئەگینا هیچ تورکێ توانای گوێگرتن و باسی کوردستانی نیە”.

دەوڵەتێکی تۆتالیتار:
کەرتی پەروەردە یەکێکە لەگرنگترین کەرتەکانی بوونیاتنان، ئەکرێ لەڕێی پەروەردەوە میلەتێکی میانڕەو ئاشتیخواز وەک وڵاتانی ئەسکەندەنافیا دروست بکرێ، وە بە پێچەوانەشەوە ئەکرێ هەر لەڕێی کەرتی پەروەردەوە میلەتێکی دڵ پڕ لەقین، تینوو بەخوێن، خۆبەزلزان، تۆڵەسێن، بێ بەزەیی دروست بکرێ هاوشێوەی تورک بەرامبەر کورد لەسەر ئەوە زەویە داگیرکراوەی کە بە وڵاتی تورکیا ناسێنراوە.
بە درێژاییی مێژوو، مرۆڤ خەباتی كردووە بۆ تێپەڕاندنی ئەفسانەی “حەتمییەتی غەیب یان نادیار”، بۆ ڕزگاربوون لە سەرکوتکردنی ئەو هێزانەی كە بە ناوی قەدەر و فەرمانی خواوەندەکانەوە خەڵكیان كوشتووە و سزای ترسناكیان سەپاندوون. پەروەردەی تۆتالیتاریزمیش بە هەمان میكانیزم كار ئەكا، بەڵام بەپێی لۆژیكێكی پێچەوانەوە كە حەتمییەتی نادیار یان غەیب ئەگۆڕێ بە حەتمییەتی زانستی.
واتە هەروەك چۆن تێرۆریستە باوەڕهێنەرەکان بە غەیب، بە ویژدانی ئارامەوە قوربانییەكانیان لەناو ئەبەن و باوەڕ بە خۆیان ئەهێنن گەر قوربانییەكان گوناهبار بن، دەبێ بكوژرێن و گەر بێ گوناهیشبن قەدەری ئیلاهی ئەوەی خواستووە كە بكوژرێن، تۆتالیتاریزمیش بە هەمان لۆژیك، بەڵام بە لنگەوقوچی پاساو بەدڕندەیی ئەبەخشێ.
ناکرێ بەئاسانی تۆتالیتاریزم بناسین و لە چەند هێڵێکی گشتییا سیما سەرەکییەکانی بزاوت و ڕژێمی خاوەن دەسەڵاتی تۆتالیتار پێناسە بکرێ.
ناشکرێ ئەو ڕژێمە وەک دامەزراوەیەکی سادە نیشان بەین کە بەپێی تاقە ئایدۆلۆجیایەک و لە پێناو جێبەجێکردنی ئامانجێکی ستراتیژیی دوورخایەنا ڕەوایی “بوون و مانەوە” بەخۆی ببەخشێ.
ناكرێ ڕژێمی تۆتالیتار بەسادەیی پێناسە بكرێ و هەروا بخرێتە ناو ئەو پۆلێنكردنە باوەی بیری ڕامیارییەوە كە ڕژێمەكان دابەش ئەكا بەسەر “سته‌مكار، ئۆتۆكرات، دیكتاتۆری، دیموكراتی و په‌رلەمانی….هتد”، چونكە ڕژێمی تۆتالیتار ڕژێمێكی ئاڵۆز و فرە ڕەهەندە، پشت ئەستوورە بە بەرهەمەكانی زانستی مۆدێرن، هونەری بیرۆكراتییەتی كارگێڕی، بەگەڕخستنی هۆیه‌كانی ڕاگەیاندن، ورووژاندنی سۆزی میللی، ئاراستەكردنی ئامرازەكانی بانگەشەی ئایدیۆلۆژی و بەئەفسانەكردنی كێشە سیاسییەكان….هتد، هەروەك چۆن بەووردی كار لەسەر پاوانكردنی بواری ئابووری و پەروەردیی و ڕۆحییەتی مێژوویی و لۆژیكی زانستی و فەلسەفییش ئەكا.
بەندە بەمەبەست ئەو پێناسەو دەستەواژانەی لای سەرەوەم خستۆتە بەردیدی خوێنەر تا ڕوونتر لە ئامانجی تورک تێبگا و باشتر درک بەوەبکات کە ئەوان چۆن کارئەکەن تا کورد قڕبکەن و چۆنیش پاساو بۆ خوێنڕێژی و تاوانەکانیان ئەهێنەوە لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیا. واتە کاتێ بەتاوانی کورد بوون ئەکوژێ و هەوڵی قڕکردن ئەیا بەڵام لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتیا وەک ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر باسی لیوەئەکا و ئەیناسێنێ، بەکوردیەکەی بەبێ تاوان ئەتکوژێ و بەتاوانبار تۆمارتئەکا و ئەتناسێنێ.

مێژووی سیاسی و تۆتالیتاریزم:
مێژووی سیاسی، چەندین جۆر سیسته‌می داپڵۆسێنەری بەخۆوە بینیوە، بەڵام هیچیان لە سیسته‌می تۆتالیتاری نەچوون. چونكە هەرچەندە ڕژێمە دیكتاتۆر و “ئیستبداد” سەرکوتکەرەكان توندوتیژیی زۆر ترسناكیان لە پێناو مانەوە و پاراستنی ئاسایشی دەسەڵاتدارانا پەیڕەو كردووە، بەڵام ڕژێمی تۆتالیتار توندوتیژی پەێڕەو ئەكات نەك وەكوو ئامراز، بەڵكوو وەكوو ئامانج و ستراتیژیی دوورخایەنیش، بەم پێیەش توندوتیژی ئەكاتە یاسایەك و حەتمییەتی زانستی و مێژووییی پێ ئەبەخشێ.
واتە تەنیا پەنا نابا بۆ توندوتیژیی فیزیكی، بەڵكوو پەنا ئەبا بۆ پاساوی ڕەمزی و عەقڵییەتی زانستگەری و حەتمییەتی مێژووییش، تا هەموو ڕەوانێکی بەرەنگاری لەو كەسانە داماڵێ كە ئەچنە خانەی نەیارانەوە، تا بە ویژدانێكی ئاسوودەوە سزایان با و تەنیا وەك دوژمنی خۆی نیشانیان نەیا، بەڵكوو وەك دوژمنی مێژوو و زانستیش وێنایان بكا و وەك خەڵكانێكی بێهودە لێیان بڕوانێ، كە بەگژ ڕاستییەکی مێژوویی و زانستی ڕەهایا ئەچنەوە هەروەک ئەوەی تورک بەرامبەر کورد ئەیکا، لەمێژووی دروستکردنی ئەو زەویە داگیرکراوەی کە بە تورکیا ناسێنراوە بەردەوام کار لەسەر ئەوە کراوە کە شتێک بوونی نییە بەناوی کوردەوە بەڵکو ئەوە کۆمەڵە خەڵکێکی یاخین بەگژ ڕاستیەکی مێژووییا ئەچنەوە کە مەبەستی تورکەکان لەوەیا ئەوەیە کە “کوردیش هەر تورکن، تورکی شاخاوین بەڵام دان بە تورک بوونی خۆیانا نانێن” کە ئەمە هەموو سنورەکانی داگیرکاری تێپەڕانوەو کار لەسەر سڕینەوە و فەوت کردنی گەلێکی ڕەسەن ئەکا لەسەر زێد و خاکی خۆی.

کاری ڕژێمی تۆتالیتار:
ڕژێمی تۆتالیتار كاتێ یەنە سەر حوكم، هەمیشە پەیمانی سەقامگیركردنی دۆخی وڵات بە جەماوەرەكەی ئەیا، بەڵام هەرگیز ئەو پەیمانەی خۆی جێبەجێ ناكا و وڵات لە دۆخێكی ناجێگیر و نائاساییی بەردەوامدا ئەهێڵیتەوە، واتە هەرگیز ڕێگە نایا هەستكردن بە ئارامی و كۆتاییهاتنی باری نائاسایی لە ناخی خەڵكییا بچەسپێ.
لەو پێناوەیا ڕژێم پێوستی بە جه‌نگی بەردەوام و دوژمنی بەردەوام و سازدانی سیناریۆی بەردەوام هەیە سەبارەت بەوەی كە وڵات و شۆڕش لە بەردەم مەترسییان.
ئەوەی ئەردۆگان و تورکەکان ئەیکەن کت و مت ئەمەیە، ئەوان بەبیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەمیشە بەردەوامی بە قڕکردن و کورد کوژی ئەیەن، هەمیشە کورد بە دێوەزمە و دوژمنی قەستەسەری تورک ئەناسێنن.

هزری تۆتالیتاریزم:
داروین ئەڵێ مانەوە تەنها بۆ بوونەوەرە بەهێزەکانە، ماركسیش گەشەكردنی ڕژێمی سیاسی و ئابووریی ئاشکرا كرد وەك یاسایەكی مێژووییی حەتمی كە قابیلی بەرەنگاربوونەوە نییە، بگرە هەر بەرەنگارییەكی ئەو یاسا مێژوویییە بەر زەبری خودی مێژوو ئەكەوێ و چارەنووسیشی هیچ نییە جگە له‌ لەناوچوون و دۆڕان.
لە سەردەمی یەكێتیی سۆڤیه‌تا بۆلشەفیكەكان، بەتایبەتی ستالینییەكان، وەرگێڕانێکی زۆر ترسناكیان بۆ ئەو دیدەی ماركس كرد، كاتێ ڕەوایەتیی زانستی و ئایدیۆلۆژی و ئەخلاقییان ئەبەخشییە تاوانەكانیان بۆ قەتڵ وعامی سەدان هەزار كەس، بەو پاساوەی ئەوانە كەسانێكن بەحەتمی ئەبێ لەناو بچن، چونكە بەگوێرەی حەتمییەتی مێژوویی و زانستی، ئەوانە چینی ڕوو لە مەرگن.
بە هەمان شێوە نازییەكان لە تیۆریی ڕەگەزپەرستیا سوودیان لە هەمان تێزی داروین وەرگرت، بەتایبەتی لەو خاڵەیا كە ئەڵێ “مانەوە تەنیا بۆ بوونەوەرە بایۆلۆژییە بەهێزەكانە” بەڵام لای ئەوان مانەوە تەنیا بۆ ڕەگەزە ئەڵمانە باڵاكان بوو، كە ئەبێ ڕەگەزەكانی تر، یان ملكەچیان بن یان بەحەتمی و بێ دوودڵی قڕ بكرین و لەناو بچن.
ئەمە بیرو هزری تاکی تورکیشە بەرامبەر کورد، لای ئەوان کورد بوونەوەرێکی بێ هێز و بێ کەڵکە بۆیە ئەبێ بۆ مانەوە و بەهێزی تورک کورد لەناوبچێ و نەمێنێ.
نازییەکان بەئاشکرا کاریان بۆ فەوتان و وقڕکردنی جولەکە ئەکرد، تورکیاش هەمان کار بەرامبەر کورد دووبارە ئەکاتەوە، بەڵام سیستمی سیاسی و جیهانبینی وخێرای بڵاوبوونەوەی هەر هەواڵێک لە ئێستایا وای کردووە کە تورکەکان بەئاشکرا بانگی قڕکردنی کورد ڕانەگەیەنن ئەگەرچی بەکردار و سیاسەت هەر هەمان کاریشئەکەن.

کوردی بی ئاگا:
ناکرێ چیتر لەوە زیاتر کورد چاوپۆشی لە دوژمنایەتی و سیاسەت و ستراتیژیەتی قوڵی قڕکردنی کورد لالایەن تورکیاوە بپۆشێ، گربنگە تاکی کورد هۆشیارتربێ، ناکرێ ئەو ڕۆژانە بە تۆپ و فڕۆکەو ئاگر و کیمیای هەوڵی قڕکردنی کوردبات بەڵام تاکی کورد بۆ گەشتکردن و بەسەربردنی پشووەکانی بچێتە ئەو وڵاتە، یان خوردنی سەر سفرەکەی تورکیبێ.
کاتێ باسی بایکۆتی کاڵای تورکی ئەکرێ وەک چەکێک بەرامبەر ئەو داگیرکاری وکوشتن و بڕینەی تورک بەرامبەر کورد ئەیکا، زۆرجار گوێت لێئەبێ کەسێک ئەڵێ بەتەنیا بەمن هیچ ناکرێ کە ئەمەش بێ هێزی و لاوازی و نەبوونی متمانە نەبوونی تاکی کورد بەرامبەر بەخۆی پیشانئەیا.
نەبوونی متمانە بەخۆبوون زۆر لە داگیرکاری و کوشتن و تۆپ و فرۆکەی دوژمن ترسناکترە، چونکوم تەنها بە متمانە بۆخۆبوون مرۆڤ ئەتوانێ ڕووبەڕووبوونەوە بکات وبەرەنگاری دوژمن بێتەوە، ئەکرێ چەند کەسێک بەتمانەیەکی تەواوە بەرەنگاری هێزێکی گەورەتر لەخۆی بێتەوە و سەرکەوتووشبێ، پێچەوانەکەشی ڕاستە، بۆیە گرنگە لەناو خێزان و فێرگە و شوێنە گشتیەکانا کار لەسەر گەڕنەوەی متمانە بەخۆبوون بکرێ و وابکرێ کە هیچ کەسێک خۆی پێ کەم نەبێ و بۆ نمونە نەڵێ بایکۆتی کاڵای تورکی تەنها بەمن ناکرێ و سودی نیە بەڵکو ئەبێ خۆی وەک ئەو دڵۆپە ئاوە ببینێ کە دەریایەک دروست ئەکات.

سامانی وەستا بەکر
٣٠-٧-٢٠٢٢
سوید-ستۆکهۆڵم




دۆستایەتی ڕاستەقینە کێیە؟… زانا رەزاق

خۆی سەرەتا هەر ناوی ڕاستەقینە بۆ هەموو شتێک واتە ئەو شتە وەک خۆی ، جا دۆستی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە مرۆڤ وەک خۆی قبوڵ دەکا لەهەمان کاتدا تۆش وەک خۆی قبوڵی دەکەی .
زۆرێک مرۆڤەکانی کۆمەڵگای ئێمە دەڵێن دۆستایەتی وەک خۆی نەماوە چونکە سەردەمەکە گۆڕاوە ،بۆ ئەوەش دەبێ بگەڕێینەوە سەرەتای بۆچی وای ڵێهات؟

لەبەر ئەوە وای لێهات خۆی سەرەتا دۆستایەتی سەقەت بووە دواتر کە بەرەو ڕووی جیهان و ووڵاتان کراینەوە ئەوەش هۆیەکی تر بوو کە وای لێهات

بۆچی؟ یان ڕوونتری بکەینەوە؟
بۆ ئەمە نموونەیەک یان دوو نموونە دەهێنینەوە

ئەوەیش یەکەمیان: لەبەر ئەوەیە دەڵێن دۆست بەدوای بەرژەوەندی تایبەتە ، دووەمیش پێیان وتراوە و چۆتە مێشکیان بۆ خۆیان بژین.

یەکەم کە باسی بەرژەوەندی دەکرێ مانای وانیە ئەوەی داوای هاوکاری کرد ئەوە بەرژەوەندییە چونکە بەرژوەندی و هاوکاری دوو شتی جیاوازن لەهەمان کاتدا بەهەڵە ڵێی تێگەیشتوون پاشانیش ئێستا زۆر تێکەڵ نین یان هاوتۆچووی یەکتر ناکەن ئەمەش هۆیەکی ئەوەیە کە ئەوان بەهەڵە بۆ خۆ ژیان تێگەیشتوون وا دەزانن کە تەنیا بژین و هاتوچۆی کەس نەکەن؟!

30 7 2022




ئایا ئەوەی سیلفی دەگرێ نارسیسیستە؟…  Sinziana Ravini نووسینی:… وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد

هەر جارەی سێڵفییەیک دەگرم، هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم. کاتێکیش دەیخەمە سەر ئینستاگرام، هێندەی دی بێتاقەت دەبم. بە تایبەت کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن جیهانی ئەمڕۆبە کارەسات و جەنگ  قاندراوە. دواتریش وەک سمۆرەی ناو چەرخەکە کە هەمیشە لە سوورانەوەی خۆیدایە، هەستدەکەم  گیرمکردووە و بە شوین ئەوەوەم بزانم کێن ئەوانەی لایکیان کردووە، هەستێک زیاتر لەوەی بزانم کە چی لە جیهاندا دەگووزەرێ.

“نارسیس” ببووە کۆیلەی وێنەکەی خۆی، بەڵام ئەو خۆی خۆشنەدەویسیت، ئاخر بۆیەش هێند گیرۆدەی وێنەکەی خۆی بوو. ئایا کەسی سێلفیگر کەسێکی نارسیستی خۆگیرۆدەیە کە خۆی خۆش ناوێت؟

ئەمە بۆ ئەو هونەرمەندانەش دەشی کە ‌ئەوەندەی ئینسان بیری دیت،  سەرقاڵی خۆپۆرترێتی بوون. من خەیالم بۆ لای ”  Dürer” دەچێ کە هەمیشە نیگاری خۆی وەک مەسیح دەکێشا. یان”  Frida Kahlo” کە جگە لە کێشانی وێنەی پۆرترێتی خۆی ،  چی دیکەی نەدەکرد.

بەڵام بیریش لەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرە دەکەمەوە کە خۆپۆرترێتی لە ساڵۆنی هونەرە جوانەکانی ئەم ڕۆژگارەدا تەواو ونبووە. ڕەنگە لەبەر ئەو هۆکارەش بێت کە لە زەمەنی ئەم خۆڕازیکردنەی ئەمڕۆدا سیلفی جێی ئەو “خۆڕازیکەر” ی گرتبێتەوە و هونەرمەندیش  دەیەوێ نیشانی بدات کە بیر لە شتی دیکەی وەک ئیکۆلۆجی، جیۆپۆلیتیک و هاوکاری دەکاتەوە.

بۆ بەشداریکەرانی پیشانگا سالانە و گرووپی و ئەوانەی کە کۆمەکی دەوڵەتی بۆ کارەکانییان وەردەگرن، ئەو چاوەروانییەیان لێدەکرێ کە دەبێ لە  دەموچاوی “ئەوی دی” بکۆڵنەوە، ئەو دەموچاوانەی کە عادەتەن ئێمە نیگایان لێوەردەگێرین.

دەموچاوی “ئەوی دی”، سەرچاوەی مۆرالە. Levinasی فەیلەسوف جارێکیان وای وتبوو. پاشان دەڵێ: لەوێدا و لە ڕووخسارە رووت وهەستپۆشیووەکەی “ئەوی دی”دایە کە ئینسان دەبێ بە شوێن هەموو پرسیارەکانئ خۆیەوە بێت.

Baudelaire (بۆدلێر) نیگەران بوو لە  فۆتۆگرافی و پێیوابوو کە فۆتۆگرافی دەکرێ مرۆڤایەتی بگۆرێت بە “نارسیس”ێکی گەورە کە بە تەنها بەشوێن وێنەکەی خۆیەوەیەتی.  بەجۆرێکیش راستی هەبوو. ئێمە لە زەمەنێکی  نارسیستیدا دەژین. ئەم سیلفییە ئایدیالیزەکراوە،  سیمبۆڵی نارسیزمێکی هیستیریکیانەیە ، هاووێنەیەک کە فشارمان بۆ دێنێ کە بەختەوەر تر بین لەوەی کە هەین.

لە بۆدابیست، مۆزەیەکی سیلفی هەیە کە ئینسان دەتوانێت وێنە لەگەڵ دارخورما، ئەسپی شاخدار و حەوزێکی پڕ لە تۆپی ڕەنگاورەنگدا بگرێت. تەنانەت لوس ئەنجلسیش بۆتە خاوەنی مۆزەی خۆیی و تیایدا مۆنالیزا و ڤان کوخ سیلفی خۆیان دەگرن.

لەم مۆزانەدا، سیلفی وەک نیگاری سەرئەشکەوتە کۆنەکان وەسفدەکرێت و تەنانەت ژوورێکی تێرامان لە کاریگەریەکانی سێلفی تێدایە وەک killfies یان ئەو ئەو سێلفییە نامۆرالێانەی لەگەڵ بێخانەولانەکاندا دەگیڕین یان لەکاتی ناشتنی مردووەکاندا ، ئەمەی دواییان بۆتە رەوتێکی subkultur ژێرفەرهەنگی.

قەدەغەکردنی سیلفیش بە هۆی کۆمەڵیک هۆکارەوە دەستی پیکردووە. ئەستێرەکانی سینەما بۆیان نییە لە میهرەجانی “کان”دا و لەسەر فەرشی سوور سێلفی بگرن. کاتیکیش Carla Bruni,   خێزانی Nicolas Sarkozys گوێ بە فرمانی قەدەغە نادات  و  لەگەڵ خودی بەرێوەبەری باڵای “کان”دا سێلفییەک دەگرێ، دەبێتە چ هەرایەک.  

لە کۆشکی Belvedere لە ڤێنا ، لە تەنیشت نیگاری ماچەکەی  Klimts وە، تابلۆیەک هەڵواسراوە کە داوا لە تەماشاچییان دەکات لە نیگارەکە وورد ببنەوە وەک لەوەی سێلفییەکی لە پاڵدا بگرن.

چەند ساڵێک لەمەوبەر، شازادە Harry نەیویست لەگەڵ کچێکی گەنجدا سیلفی بگرێت و پێیوت:” Selfies are bad, you should take a normal picture“. ئەو دەیویست مەسافەی نێوان خۆی و خەڵک ڕابگرێت . دەکرێ ئینسان ئەم تێروانینەی هەبێ کاتێک ئینسان لەو شووێنەدا بێت کە دەتوانیت وا بڵێیت.  رۆژنامەنووسێکی بەریتانی لە دوای ئەم ڕووداوەوە نووسی بووی: عومری سیلفی تەوا بوو. بەڵام کەس وەک ئەو هەلەی نەفەرموو بوو. سیلفی لەمڕۆدا بووە بە تلیاکی تازەی خەلکی.

لە Pitié Salpêtrières psyk کە خەستەخانەی دانشگایە لە پاریس ،من هەندێک جار لەوێ کاردەکەم،  خزمەتگووزاری “وازهێنان لە مۆبیل تەلەفۆن” بەو کەسانە پێشکەش دەکرێ لەوێ خەوێنراون و زۆربەی زۆریان  لە مارپێچەکانی سیلفیدا گووم بوون و یان بوونەتە

Selfiestalkers, ، ئەوانەی کە بە شوێن کەسانی دییەوەن بێ ئەوەی خۆیان ڕەزامەندییان نیشان دابێ.   ئەم ڕەفتارانە لە درێژ ماوەدا دەبێتە دروستبوونی چاونەیاری (بەخیلی) و ڕقلەخۆبوونەوە بەوەی کە هەمووان ژیانیان لە تۆ باشترە.

زۆر نییە کە من وەک رەخنەگری خوێندکارێکی نووسەر لە بەرانبەر وەرگرتنی بروانامەکەیدا لە برۆکسل بانگێشت کرابووم. ئەو رۆمانێکی لەسەر گەڕان بەشوێن دەستگیرانە کۆنەکەیدا نووسی بوو کە تیایدا دەستگیرانەکەی وێنەی خۆیی و هاوژینە  تازەکەی لە ئینستاگرامدا دادەنێ. مەگەر ئەوان دووچاری نارسیسیزمێکی دوانەیی بوو بوون؟

من خۆم تیا ماوم.  حەزم لە تەماشاکردنی ئەوەیە کە خەلکی چۆن ژیانی خۆیان نمایشدەکەن و کەمێک یاری لەگەڵ ئەو وێنەیەدا دەکەم سەبارەت بەو ژیانەی کەمن دەمەوێ دەربارەی خۆم بە کەسانی دی بدەم. ئەوەش دەزانم هەموو کارێکی شەخسیش سیاسییە.

سێلفی جۆرێکە لە ئاهەنگگرتنی خود و کەسانی دی، بەیادهێنانەوەی ساتێکی کورتخایەنە، جۆرێک لە چوارچیوەنانی فەوزای ژیانە ، شیوازێکە لەوەی کە بڵێی: من سیلفییەک دەگرم کەواتە من هەم. بەڵام ئایا کەسی سیلفیگر کەسێکی نارسیسیستە؟

لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ئەوە نیشاندەدەن کە سیلفیگران ، زۆر جار خۆوێنەیەکی گەورەی نارسیسیستیان هەیە، بەڵام لە بە دواداچوونێکی تازەی  Psychology and aging دا نیشانی دەدات کە ئەوانەی لە نێوان سالانی 1946 و 1964 دا نەوەی(boomers) لە دایک بوون ، لە نەوەی millennials ( لەدایکبووانی نێوان 1980 و ناوەڕاستی 1990) نارسیسترن.

نارسییزم هەمیشە دیار نییە. دەکرێ لە نیشاننەدانی ئارەزوو بۆ جیهانبینی ئەوانی دیکەدا خۆی نمایش بکات. نەوەی millennials، بوونەتە میراتگری ئایندەیەکی نائارام. بۆیە سەیر نییە کە زۆرینەیەکیان وێنەی خۆ و کەسانی دیکەیان لەدەستداوە. نارسیستەکان لە هەموو زەمەنێکدا هەبوون بەڵام بە راستی چۆن پەیدابوون؟

دەروونناس Donald Winnicott, کە تا ساڵەکانی 1970 چالاک بوو، روونیکردۆتەوە  کە دایک ئاوێنەی یەکەمی منداڵە.  نیگاگۆڕکێی دایک  کە کاردانەوە یان قبوبوڵکردنی  هەستەکانی کۆرپەیە ، بڕیاردەری ئەوەیە کە کۆرپە چ خۆناسییەکی self-esteemێکی هەبێت. ئەگەر دایک شپرزە بێت و سەرقاڵی شتی دیکە بێت کاتێک ئێشکی مندالەکەی دەگرێت، ئەوا کۆرپە هەستی کەسێکی بەجێهێڵراوی تیا دروستدەبێت تەنانەت ئەگەر دایک لە باری فیزیکییەوە لە منداڵەکەیەوە نزیکیش بێت. بۆیە دەکرێ دڵەترسەیەکی گەورە “تراومایەک” پەیدا بێت و تاک لەگەڵ خۆیدا هەموو تەمەنی هەڵیبگرێ. بەمشێوەیە کۆرپە “من”ێکی ساختە دروستدەکات و هەمیشە لە نیگای ئەوی دیدا بەشوێن دانپیانانەوەیە,    confirmation. من لەم ڕۆژانەدا جارێکی تر ئەوم خوێندەوە و کەوتمە خەیاڵی زەمەنی گیرۆدەبوونی ئێمە بە سیلفییەوە. کولتوری سێلفی لەسەرچی ڕاوەستاوە جگە لە گەڕان بەشوێن نیگای دانپیانان وقبوڵکردنی دایک یان  باوکەوە نەبێ؟ رۆژگارێک ئینسان وێنەی منداڵەکانی خۆی پیشانی کەسانی دیکە دەدا. لە ئێستادا منداڵی خۆ بۆتە موڵکی گشت. ئەم جۆرە لە هەراجکردنی کۆرپە و مندال لە تۆرە کۆمەلایەتییەکاندا چی بە خۆوێنەی ئەوان دەکات شتێکە و ئێمە تەنها دەکرێ بە خەیاڵ پێی بگەین.  

من لەگەڵ نەخۆشەکانی خۆمدا، بەشێکی زۆر کار لەسەر کۆمۆنیکاسیۆنی ناوشەیی و کاردانەوەی دەموچاویی دەکەم. من هەولدەدەم نیگایەکی دانپیانانەیان پێببەخشم کە ئەوان قەت وەریاننەگرتووە.

   Donald Winnicott لە جێگایەکی تردا دەڵێ کە دایک پاش ماوەیەک، دەبێ ئەوە فێری منداڵەکەی بکات کە بەرگەی خودتەنهایی بگرێت. دایکێکی هەمیشە ئامادە و لەبەردەستدا بوو سیندرۆمی جێهێڵراوی لای منداڵ دەخوڵقێنێ. دایک دەکرێ دەربڕینی: ”good enough”.، هێندە کافییە قبوڵبکات. تەنانەت دەرووناسیش دەبێ “هیند کافی”یە قبوڵبکات و بە نەخۆشی نیشان بدات کە ئەو کەسێک نییە کە قابیلی جێگرتنەوە نەبێت.

لە نەوەدەکاندا ئینتەرنێت پەیدا بوو ولە 2000کاندا تۆرە کۆمەلایەتییەکان. لەو کاتەوە ئیمە لە نێوان چەندەها شوێنی مەجازیدا لە هاتووچۆداین. مەیل دەنووسین ، ئیس ئیم ئێس دەنێرین، وێنە لەسەر فەیسبووک و ئینستا دادەنێین و لایک دەکەین.  ئابووری ئەمڕۆکەی لەسەر سەرنجدان راوەستاو ، دایک و باوک لە نادیاریدا ڕادەگرێت و منداڵانێکی نارسیسیستی دەخوڵقێنێ. پێموایە دەکرێ بەرەو خراپتریش بڕوات، بەلام چارە لە کوێدایە؟

من لانی کەم وەڵام لای Kenneth Wright و بەرهەمەکەی کە بە ناوی Mirroring and attunement – self-realization in psychoanalysis and art från 2009 دا دەبینمەوە.

 Wright  ڕوونیدەکاتەوە  ئەو شتەی دەتوانێت ئەو بۆشاییە پر بکاتەوە کە لە غیابی نیگای دایکدا دروست دەبێت ،  هونەرە. لە هونەردایە  کە دەکرێ لە بری نەبوونی خۆشەویستی و نەبوونی نیگا لەسەرمان کە قەت وەرنەگیراوە، ئەو دڵنەواییە بەدەستبێنینەوە .   

بەڵام هونەریش دەبێ کاری گەڕان بێت بەشوێن ئەو دڵنیانامەدا کە سەروکاری لەگەل دانپیاناندایە، وەک چۆن هیگڵ دەڵێ: گەرانی ئینسان بەدوایی دانپیاناندا زۆر بەهێزترە لە غەریزەی سیکسی.

Amalia Ulman, Cindy Sherman, Rafia Santana, Arvida Byström och Mikael Olsson. هەریەکە لەم هونەرمەندانەی سەرەوە، جۆرێک  گەمەیان لەگەڵ سیلفی و دووبارە ‌هەڵوەشاندنەوەی  میکانیزمەکانی سیلفییدا کردووە.      

بەڵام ئایا کەسی سیلفیگر کەسێکی نارسیسیستە؟

لە راستیدا وەلام بە نا یە، بە تایبەت ئەگەر سەرنجێک لە خودی ئەفسانەی نارسیس بدەین.

نارسیس پێویستی بە کەسی دیکە نییە. ئەو هێندە سەرقاڵی کاردانەوەی وێنەکەی خۆیەتی کە تەنانەت  خۆشەویستی “ئێخۆ یان ئێکۆ”ی پەریش رەتدەکاتەوە. ئەو ناتوانێ خۆی لە چاوانی کەسێکی دیکەوە خۆش بووێت. نارسیس کەسێکی خودرازیە کە پییوایە پێویستی بە کەسی دیکە نییە. کەسی سیلفیگر پێچەوانەی ئەمەیە.

لەو شوێنەی نارسیس “ئیخۆ یان ئێکۆ” ڕەتدەکاتەوە بە گوێرەی ئەفسانە یۆنانییەکە، (ئێکۆ بە مانای دەنگدانەوە دێت، وەرگێڕ)، خودی سیلفی دەبێتە بانگەوازێک بۆ دەنگدانەوە. بەشێک لە ئیکۆلۆژییەکی کۆمەلایەتی کە پێمان دەڵێ ئێمە کێین و دەمانەوێ کێی دیکە بین. بیگوومان ئەویش بەو ئاستەی کە کەسی سیلفیگر دەیەوێت چەند لە خودبیرکردنەوە و تێرامانی خۆی بە کەسانی دی بگەێنێ. سیلفی شیوازێکی دیکەی دەستگیرۆییکردن لە کەسانی دییە. ئەویش لە ڕێگەی لایک و دانانی کۆمینتاری پۆزەتیڤەوە بۆ ئەوانەی کە وێنەکانی خۆیان بلاودەکەنەوە. چونکە بلاوکردنەوەی وێنەی خۆیش، جۆرێک لە ئازایەتی پێویستە.   ئەوەی کە ئەم جۆرە بە ئیکۆلۆژییەکی کۆمەلایەتی ناودەبرێت لە خۆیدا زۆر ئیکۆلۆگییانە نییە بۆ ژینگە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سیلفیگرتن چەند گازی دووم ئۆکسیدی کاربۆن مەسرەفدەکات، ئەمە بۆ خۆی بابەتی باسێکی ترە.

هەرچۆنێک ئێمە بیرکەینەوە و سەرنجمان لەسەر سیلفی بێت، ئێمە خۆمان لەبەرانبەر  subkultur ،ژێرفەرهەنگێکدا دەبینینەوە کە هاتووە تا بمێنێتەوە. بەوەی کە عەقلە گەورەکانی سەردەممان چاویان ناچێتە سەر ئەم دیاردە کولتوورییە بەو شێوەی کە دەبوایە، گێرەرەوەی شتیکە  دەربارەی خۆیان وەک لەوەی دەربارەی ئەم فۆرمە کولتورییە بێت. ئەوەشمان بیرنەچێت کە Roland Barthes یەکێک لە جوانترین تێکستەکانی خۆی سەبارەت بە ئۆتۆمبیلی Citroën بوو. با سیلفیش مرد بێ، بەلام بژی سیلفی.

لینکی وتارەکە بە سویدی لە رۆژنامەی ئێوارانی سویدی ئافتۆنبلادیت.

https://www.aftonbladet.se/kultur/konst/a/z7ajdr/sinziana-ravini-om-selfies



بەشداری پارتی لە شەڕی حاجی ئۆمەران لە نێوان مەسعود بارزانی و سەید كاكە!-3-… عەلی مەحمود محەمەد

تەنانەت كەناڵەكانی راگەیاندنی ئێرانیش هەموو دوبارەی دەكەنەوە كە پارتی شەریكە ئۆپەراسیۆنی سەركەوتووی فەجری دوو بووە, بە پێچەوانەی زۆرینەوە, مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەو كات و ئێستا, هاشا لەوە دەكات بەشداری راستەوخۆی ئۆپەراسیۆنی فەجری دوویان كردبێت, وەلێ هەر خۆشی دان بەوەدا دەنێت كە ئاگاداری پەلامارەكە بوونە و هەماهەنگییان لە دوو قۆڵەوە بە قازانجی ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو و كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە, لە بەرەی قەسرێ ناودەشت و سیدەكان, گرنتیان داوەتە كۆماری ئیسلامی ئێران لەم دوو قۆڵەوە بێخەم بن و دەیان پارێزن لە مەترسی پەلاماری سوپای عێراق, ئەوەی كەمترین هوشیاری كاری سەربازی هەبێت دەزانێت هەر ئەوەندە هەماهەنگی و بەشدارییە لە پرۆسەی جەنگ, بۆ هێرشی هێزێك بۆ ناو خاكێی ولاتێكی دیكە پاراستنی هێرش بەران لە دوو قۆڵ لە كۆی سێ قوڵ زۆر زیاتریشە لە بەشداریكردن, هێزی پەلاماردەر لە قولایی 16 كم دەورەدراوە بە هێزی وڵاتی هێرش بۆكراو كە لەوكاتەدا لە لوتكەی بەهێزی خۆیدا بوو.
هەندێك لە بەشداربووانی ئەوكاتی بەرەی ناودەشت پێیان وایە بەشێك بوونە لە بەرەی شەڕەكە ئەگەر لە ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران تاكە كەسێكیش بەشداری نەكردبێت, بەڵكە هاوكات و هاوتەنیشت بەرەیەكی دیكەیان كردۆتەوە لە مێژووی نوێی كورددا بە شەڕی قەندیلی دوو ناسراوە, بەڵام ساغبۆتەوە پارتی وەك چاوساغ و رێنیشاندەری كردووە لە حاجی ئۆمەران و هێزەكانی ئێرانی بردۆتە ناو قولایی خاكی عێراقەوە , بە قولایی 10 میل بۆ پشت سەنگەرەكانی حكومەتی عێراق لە بەرەی حاجی ئۆمەران و 24 كاتژمێر زووتر بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی كردووە, دیارە بارزانی ئەمەش بە بەشداری لە جەنگ نازانێت, چونكە فیشەكی تێدا نەتەقێنراوە, لە رووی سەربازییەوە كارەساتی خولقاندووە بۆ هێزەكانی عێراقی, هەموو دەزانین هێزەكانی پارتی لە روی چەك و مرۆییەوە لەوكاتە لە ئاستی ئۆپەراسیۆنێكی وادا نەبووە, ئەوەی هەیبووە شارەزایی و ناسینی خەڵكی ناوچەكە و زانیاری هەواڵگری بووە, شارەزایانە ئەمانەی بەكار هێناوە وەك راگەیاندنەكانی ئێرانی ئاماژەی پێ دەدەن.
بارزانی لە یاداوەرەكانیدا دەنووسێت “بە مەبەستی كەمكردنەوەی گوشار لەسەر بەرەكانی ناوەڕاست و باشوور, ئێران بڕیاری دا بەرەیەكی نوێ لە میحوەری حاجی ئۆمەران بكاتەوە لە ژێر ناونیشانی ( وەلفەجری دوو), بۆ ئەم مەبەستەش پلانی گرتنی بەرزاییەكانی حاجی ئۆمەرانی داڕشت, بە پێی پلانەكە هێزەكەیان تا گەڵاڵە دادەبەزین بە مەبەستی كردنەوەی رێی قەسرێ بۆ ناودەشت.
سەرهەنگ شیرازی و موحسین رەزایی سەردانی خانێیان كرد, بە مەبەستی باس و گفتوگۆ لەسەر پلانەكەیان و داوای چاوپێكەوتنی منیان كرد. لەبەشێكی دیدارەكەدا داوای بەشداری پێشمەرگەیان لە هێرشەكەدا كرد, لە وەڵامدا بۆم روون كردنەوە كە پێشمەرگە ناتوانێت راستەوخۆ بەشداری لە هێرشەكەدا بكات, چونكە هێزی گەورە, ئیمكاناتی پێویست و ئەزموونی شەڕی سەربازیی گەورەمان نییە, شەڕی ئێمە شەڕی پارتیزانییە.
پێشم گوتن, ئێمە هێز دەنێرین بۆ ناوچەی ناودەشت و بەمەش ئێوە لە لایەكی بەرەی شەڕ دڵنیا دەبن و بۆ ئێمەش دەرگایەكی گەورە بەرەو ناوچەكانی رەواندز و قەڵادزێ دەكرێتەوە و ……, لە لای بەرەی رۆژئاواش, واتا لای سیدەكان, هێزمان هەیە و هەر هەڕەشەو مەترسییەك لەو دوو رێیەوە بۆتان بێت, پێشمەرگە بەریان پێ دەگرێت و رووبەروویان دەبێتەوە, چونكە دیار بوو مەترسیی ئەوەیان هەبوو لە دوو لاوە هێرشیان بكرێتە سەر, بۆیە بەم وەڵامەی من زۆر خۆشحاڵ بوون. هەروەها پێم گوتن كە بۆ ناوچەی ناودەشت لە رووی لۆجستیكەوە زۆر دوورەو كاتێكی باشی پێویستە تا رێی قەسرێ دەكرێتەوە, بۆیە ئەگەر ئێوە لە رووی گواستنەوەی بریندارو گەیاندنی پێویستییەكان بە هێلیكۆپتەر یارمەتیمان نەدەن, بە مانای ئەوەیە لەو بەرەیە تووشی كارەسات دەبین.
بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی بەرەی جود قسەمان كرد, لە مەكتەبی سیاسی پارتیش كۆبوونەوە كرا, هەموویان پێیان خۆش بوو هێزی جوود بچێتە ناوچەی ناودەشت. بڕیار بوو ئەگەر یەكێتیش رێی پێگرتن, لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە پێشمەرگەكانی حشع و حسك لە بەهاری 1983 كردبووی, تۆڵەی خۆیان لە یەكێتی بكەنەوە, كە دەیان پێشمەرگەی دیلی لێ شەهید كردبوون. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە كاك ئیدریس لە لایەن جودەوە سەرپەرشتی هێرشەكە بكات” لێرەدا ئایا بارزانی ئەنجامی كۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ ئێرانییەكان بۆ لایەنەكانی بەرەی جود باس كردووە؟؟”.
لەسەر وردەكاری پلانەكە, ناكۆكی كەوتە نێوان ژمارەیەك بەرپرسی سوپای پاسداران و جەیشی ئێرانەوە, كە نا كامڵ و لە خۆبایی بوون. كەسێكیان بەناوی رەبیعی گوتی: هەزاران پاسدار شەهید بێت بۆتان گرنگ نییە, بەڵام ناتانەوێت پێشمەرگەیەك خوێنی لێ بێت. منیش بە توندی وەڵامم دایەوە, دواتر هەمووو رەخنەی توندیان لە رەبیعی گرت. بەشداربوانی كۆبونەوەكە بریتی بوون لە سەرهەنگ ستاری, نوێنەری جەیش, سەرهەنگ جەلالی, نوێنەری لەشكری 64ی ورمێ و ئیستەكی, نوێنەری سوپای پاسداران).
رۆژی 20-7-1983, هێرشی ئێران بۆ بەرزاییەكانی باكوور و باشوور و رۆژئاوای حاجی ئۆمەران دەستی پێكرد. سەرەتا لە زۆر شوێن سەركەوتنی بە پەلەیان بە دەست هێنا و بەرزاییەكانیان گرت, بەڵام لەناو خودی حاجی ئۆمەران و شەقامەكانی بۆ دەربەند, عێراق بەرگرییەكی توندی كرد, بەڵام دوای شەڕێكی قورس حاجی ئۆمەران تا رایات و بەرزاییەكانی بەتەواوی كەوتنە دەست ئێران. دوای گرتنی ناوچەكە هەر زوو ناوی شوێنەكانیان گۆڕی و ناوی خۆیان لەسەر دانا, كە من بەم كارەیان نیگەران بووم و لە كۆبوونەوەی رۆژی 30-7-1983 لەگەڵ شیرازی و موحسین رەزایی ناڕەزایەتییەكی توندم نیشان دا, داوام لێ كردن رێنمایی و ئامۆژگاری بە هێزەكانیان بدەن واز لەم كارەیان بێنن و بە كردەوەش كردیان. ئێران نەیتوانی لە رایات بچێتە خوارتر, بەهۆی ئەم شەڕەوە خەڵكێكی زۆر لە ناوچەكە ئاوارە بوون . بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد – بەرگی چوارەم 1975-1990 شۆڕشی گوڵان – ل 202, 203, 204″.
پێی دەچێت پارتی و ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەكە ژووری عەمەلیاتی هاوبەشیان پێك هێنابێت, دەنا كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە چۆن وا بە سانایی و زویی رێكدەخرێت؟؟, ئەگەر پارتی بەشدار نییە چ پێویست دەكات بەم هەموو كۆبونەوانە, لە لایەكی دییەوە ئەو مێژووەی بارزانی دیاریكردووە بۆ كۆبونەوەی دووەم و ناڕەزایی دەربڕین بۆ گۆڕینی ناوی شوێنەكان لە لایەن ئێرانەوە هەڵەیە, راستە لە 20ی یۆلی ئێرانینیەكان و پارتی بەناو هێزەكانی بەعسدا 24 كاتژمێر زووتر چوونەتە پشت بەرەی شەڕەوە, لێ هێشتا تەقە دەستی پێ نەكردووە, شوێنەكان هەموو بەدەست عێراقەوەن, لە كاتژمێری یەكەمی هەینی رێكەوتی 22-7-1983 شەڕ دەستی پێكردووە, بۆ گۆڕینی ناوی شوێنەكانیش كەوتۆتە دوای رێكەوتی دەستپێكی ئۆپەراسیۆنەكەوە, بۆیە ئەو كۆبونەوەیە دوای ئەو مێژووە ئەنجام دراوە كە بارزانی ئاماژەی پێی داوە لە یاداشتەكەیدا.
لە هەمان كاتدا ئەگەر بەشدار نین لە ئۆپەراسیۆنەكە, پێویست بە ناڕەزایەتی دەكات لە گۆڕینی ناوی تەنانەت چیاكانیش؟.
“هێزەكانی ئێران لە لایەن شیرازی و موحسین رەزاییەوە فەرماندەیی دەكران, هێزەكانی عێراقیش لە لایەن فەریق روكن , نەعمە حوسێن فارس ئەلمحیاوی, فەرماندەی فەیلەقی پێنجەوە سەرپەرشتیی دەكران. سەددام خۆیشی سەردانی دیانای كردبوو, لەم شەڕە عێراق چەكی كیمیایی بەكار هێنا.
لە بەرەی ناودەشتیش كە هێزەكانمان چەندین جار كەوتنە بەر هێرش و پەلاماری فڕۆكە و هێلیكۆپتەرەكانی عێراق, ئێران بە هیچ شێوەیەك هاوكاریی نەكردین. لە رۆژی 6ی ئاب هێزەكانمان بە چڕی بۆردومان كران و دوو پێشمەرگە شەهید بوون و سێیش بریندار بوون . بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد – بەرگی چوارەم 1975-1990 شۆڕشی گوڵان- ل 205″. بارزانی ئاماژە بەوە ناكات, هێزەكانی ئەوان كێ فەرماندەیی دەكرد؟, شوێنی فەرماندەییەكە كوێ بوو؟.
” هەرچەندە شكستەكەی سەددام بەرانبەر بە ئێران, شكستێكی گەورە نەبوو, بەڵام كردی بە بیانوو بۆ تاوانە مێژووییەكەی بەرانبەر بە بارزانییەكان و لە رۆژی 31 تەمووزی 1983 دا هەشت هەزار كەسی بارزانی لە تەمەنی 12 تا 90 ساڵان جینۆساید كرا. بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد – بەرگی چوارەم 1975-1990 شۆڕشی گوڵان-ل 206.”.
لەوكاتەدا كە ئێرانییەكان لە فەجری یەك لە باشوور بە سەخی تێك شكابوون, سوپای ئێران دەهێنرێتە پشت جەبهەوە بە قەولی ئێرانییەكان, پانتاییەكی 380 كم چوارگۆشە لەو ناوچە سەختە داگیر دەكرێت, زیاتر لە 4000 كوژراو بریندار و سەدان دیل دەدرێت, تەرزێكی نوێ لە جەنگ لەناو خاكی عێراق دادەهێنرێت, بە قازانجی كۆماری ئیسلامی ئێرانو بە بروای كاك مەسعود بارزانی شكستێكی گەورە نەبووە؟, هەرچەندە هیچ بهانەیەك بۆ جینۆسایدكردنی ئەو بارزانییە سڤیلانە نەبووە, هیچ رۆڵێكیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا نەبووە, ئەوەی كرا بڕیاری مەرگی دەرەوەی پرۆسەی دادگاو جینۆسایدێكی عیار 24 بوو.
دیارە بارزانی ئاگای لەوە نییە لەم شەڕەدا داهێنانی كردووە, بەوەی جەنگی ئێران عێراقی هێناوەتە ناو خاكی عێراقەوە, بە تایبەتیش ناو كوردستانەوە, بۆتە ماڵوێرانی بۆ ناوچەیەكی بەرفراوان لانی كەم 43 گوند و شارە دێ , بووە سەرەتایەك بوو بۆ وێرانكردنی كوردستان و سوتاندنی لە ئاگری جەنگی كۆنەپەرستانەی ئێران عێراقدا. بەو كارەی هێزە چەكدارەكانی لە خەبات بۆ رزگاری نەتەوەیی كردۆتە هێزێكی ئاراستەكراو لە لایەن ئێرانەوە.
بارزانی دەزانێت ئەمەی ئەو دەیكات ئینكاركردنە لە بەشداری لە جەنگێك بۆتە هۆكاری تاوانێكی مەزن, ئیتر قوربانییەكان چی ئەو بن گرنگ نییە, بۆ مرۆڤایەتی, گرنگ هەڵەی ئەو هۆكار بووە بۆ تاوانەكە و پێویستە دان بە راستییەكاندا بنێت و داوای لێبوردن لە قوربانییەكان وخەڵكی ناوچەكەو هەموو زیان لێكەوتووانی ئۆپەراسیۆنەكە بكات و بە سامانی پارتەكەی قەرەبووی مادییان بكاتەوە, وە تەواوی دۆكۆمێنتەكانی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنەكەو زانیارییەكانی ئاشكرا بكات, كاتێكیش دوای سێ بۆ پێنج ساڵ هەمان پرۆسەو كار چەندین جار دووبارە دەكاتەوە, ئەمجارە لە گەڵ ینك و حسیك و بزووتنەوەی ئیسلامی و حیزبوڵاكان, دەربڕی ئەوەیە ژیانی خەڵكیان بۆ گرنگ نەبووەو قوماریان بە چارەنووسی گەلەوە كردووەو پەندیان لەو شكستە گەورەیە وەرنەگرتووە.

سەید كاكە پارتی بەشداری كردووە؟

سەید كاكە یەكێك لە فەرماندە مەیدانییەكانی ئەوكاتی حسك و ئەندامی سەركردایەتی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یاداشتەكانیدا دەنووسێت”…. حیزب “مەبەستی حسیك ە”منیان نارد بۆ ناوچەی حەسارۆست هەرێمی 9ی باڵەكمان لەوێ بوو ئەحمەد فەقێ رەش بەرپرسیان بوو ماڵ و منداڵی لەوێ بوون, كە چووم بارودۆخەكە زۆر باش بوو چەند شەڕێكمان لەگەڵ رژێم كرد. هەر لەو كاتەدا ئێران هێرشی كردە سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران ئێمە لەسەر شاخی بەردبووك بووین تەماشای ئەو شەڕەمان دەكرد چونكە شاخی بەردبووك لە ناوچەی چۆمان و حاجی ئۆمەران و رایات و ئازادی و زینوێی لێ دیاربوو سوپای عێراق زۆر بەرهەڵستیان نەكرد حاجی ئۆمەران و زیوێ و خەلان و ئازادی و رایات لە لایەن ئێران گیران و پارتی 50 پێشمەرگەیەكیان لە گەڵ بەشی ئێران بوو تەنیا بۆ شارەزایی هاتبوون و شەڕیان نەدەكرد, بەلام هەندێك چەكی هەردوو لایان ” عێراق و ئێران” یان بۆ خۆیان كۆكردەوە و زۆر كەس لە پاش گرتنی حاجی ئۆمەران و ناوچەكە پڕوپاگەندەیان دەكرد دەیانگوت پارتی دەوری باشی هەبوو. ل 344-345 بیرەوەری پێشمەرگەیەك – سەید كاكە- چاپی چوارەم 2020.
سەید كاكە وەك شایەد حاڵێك و بینەرێكی هێرشەكە دان بەوەدا دەنێت كە پارتی بەشداری شەڕەكەی كردووە وەك شارەزاو چاو ساغ, وە دەستكەوتیشیان هەبووە.
لە روی سەربازییەوە شارەزاو چاوساغی رۆڵی كاراترە لە بەشداری سەربازی نە شارەزا بە تایبەت لە ناوچەیەكی سەختی وەك حاجی ئۆمەران, بۆ ئێرانییەكان ئەو شارەزایانە رۆڵی زیاتر لە سەدان جاری نا شارەزاكانیان بینیووە لە ئۆپەراسیۆنەكە.
ئەگەر پارتی بە یەك كەسیش بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی كردبێت, هاتبێتە ناو سنووری گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەكەوە, وە كارێكی دیاری كراوی لە بەرژەوەندی لایەكی شەڕكەرەكان بینیبێت ئەوا بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی كردووە لە رووی پراتیكەوە.
كۆماری ئیسلامی لە جەنگدا شەپۆڵَی مرۆیی لە پەلامارەكانی بەكار دەهێنا بۆ تەقاندنەوەی كێڵگەی مینەكان و بڕینی سەنگەرەكانی پێشەوەی سوپای عێراقی, هێزی زۆر بوو وە پێویستی بە چەكداری پارتی نەبوو لە بەرەی جەنگ, بۆ ئەو ئەوە گرنگ بوو ئەو چاوساغانە 24 كاتژمێر زووتر, هێزەكانیانیان بردە پشت سەنگەرەكانی پێشەوەی سوپای عێراق و ئامادە كران بۆ چركە ساتی هاواركردنی ئەلاهو ئەكبەر و راگەیاندنی سەركەوتن, لە رووی سەربازییەوە ئەوە گەورەترین كار بووە لە مەودای ئۆپەراسیۆنەكە كرابێت, خودی ئێرانییەكانیش لە لێدوان و نووسینەكانیان ئەو دەست راكێشانە بە سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكە دەزانن.

ئەی پرۆفیسۆر عەلی تەتەر چی دەڵێت؟

بە پێی ئاماژەی دكتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری ئێستای شاری دهۆك بێت لە وتارێك بەناوی ” حكومەتی عێراق و جینۆسایدی بارزانییەكان”
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=397558890345662&set=a.168423243259229.26111.165422603559293&type=1&relevant_count=1 “كە لەساڵی 2013 لە ژمارە 940ی گۆڤاری گوڵان بڵاوی كردۆتەوە, پارتی بەشداری ئەو شەڕەی نەكردووە, ئەو هەڵوێستەكەی لە وتەی پێشووتری بارزانی وەرگرتووە, نەك ئەنجامی لێكۆڵینەوەو شیكاری پرۆفیسۆرێك بێت لێكۆڵینەوە لە روداوێكی مێژوویی بكات بۆتە هۆكاری كردەیەكی جینۆساید, ئەو دەنووسێت” مەسعود بارزانی دەڵێت:” ساڵی ١٩٨٣ ئێمە لە شەڕی حاجی ئۆمەران بەو شێوەیەی كە حكومەتی عێراق باسی لێدەكرد بەشداریمان لەو شەڕەدا نەكردبوو، هێزەكانمان لە ناوچەی (ناودەشت) بوون و بەرەی شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەوان جیاواز بوو و ورژاندنی بەشداری پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەنگدا، تەنیا بیانوویەك بوو بۆ لەناوبردنی بارزانییەكان.«”لێرە پرۆفیسۆر تەتەر وەك شایەدحاڵێك قسە ناكات راستییەكان دەربخات, بەڵكە وەك داكۆكیەرێك بەرگری لە وتەی سەرۆكەكەی دەكات.
بە وتەی دكتۆر عەلی تەتەر بەڕێز مەسعود بارزانی ساڵی دواتریش دوبارە نكۆڵی لە بەشدارییكردنیان لە فەجری دوو كردۆتەوە, كە دواتر فەتحیشی بۆ زیادكرا “مسعود بارزانی لە پاییزی ١٩٨٤ لە وەلامی پرسیارێكی گۆڤاری (ئەلحوریە)دا كە ئایا ئەوان لە گرتنی حاجی ئۆمەران هاوكاری ئێرانیان كردبوو؟ لە وەلامدا وتبووی: ئێران هێزێكی زۆری مرۆڤی هەبوو و پێویستی بە هێزی ئەوان نەدەكردو ئەو قسانەی كە لەسەر زاری سەدام حوسێن بلاوببووەوە تەنیا بیانووییەك بوو بۆ بێسەروشوێنكردنی بارزانییەكان. “.

بەڵگەیەكی دی كاك دكتۆر تەتەر بۆ بەشدارینەكردنیان ئەوەیە” هەتا حكومەتی ئێران بەڕێوەبردنی ئەم ناوچەیەی نەدابووە دەست پارتی، لە كاتێكدا كە ناوچە و دەوروبەری لە ژێر كاریگەری پارتیدا بوون، بەڵكو بەڕێوەبەرایەتیەكەی دابووە دەست هێزەكانی حزبی دەعوەی ئیسلامی.”, ئەم بەڵگەیەش بۆ پرۆفیسۆرێكی یاریدەدەر زۆر لاوازە, قوتابی من بوایە سفرم دەدا پێی, خۆ دواتر لە هەڵەبجەش ئێران هەر وای لێیان كردەوە, ئێران تەنها وەك مقاش و كرێگرتە ئەوانی بەكار دەهێنا, نەك بیانكات بە شەریك و حوكمڕان و سەرداری ناوچەكانیان, لەوەش زیاتر بەعس بە بەعسی خۆی ناوی چیاو بەرزاییەكانی ناگۆڕی, كەچی ئێران لە یەكەم چركەی داگیركردندا ناوی دەوروبەری حاجی ئۆمەرانی كردە شەهید سەدر.

ناودەشت خۆ لە بەتلیس نییە, بە چاو شەڕەكە ئەبیننن ئەگەر لە بەرزاییەكانی گابەڵەك و سەری پایەو زینوێی گەز گەزەوە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكە كرا بێت, لێ جەنابی پرۆفیسۆر نە ئاگای لە جوگرافیایە, نە مێژوو, نە شارەزای كاری سەربازیشە, لە هەمووشی خراپتر میتۆدی زانستی لێكۆڵینەوە نازانێت یان پەیڕەوی نەكردووە لە لێكۆڵینەوەكەی بۆ گەیشتن بە راستییەكان نەك بەرگریكردن لە سەرۆكەكەی.
لە كۆتاییدا پێویستە راستییەكان ئاشكرا بكرێن,نكۆڵی لە حەقیقەت نەكرێت, دان بە هەڵەكاندا بنرێت و لە یاداشتەكاندا راستییەكان بووترێت وە قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی فەجری دوو بكرێتەوە.

ماویەتی…




کارگەی شیعر!… سەدیق سەعید ڕواندزی

ئایا شیعر نووسین ئیلهام و سرووشە، یان وەک هەر دەقێکی دیکە، پلان و ڕامان و بیرکردنەوەیە و بە بەرنامە دەنووسرێت؟ شیعر چۆن لە دایک دەبێت و لە چ هەڵومەرجێکی دەروونی و کەسی و کۆمەڵایەتی دەنووسرێت؟ ڕەنگە تا ئێستا شاعیرانیش بە وردی و ڕەهایی نەیانتوانیبێت، گوزارشت لەو ساتە دەروونی و ڕوحیانەی خۆیان بکەن، کە شیعری تێدا دەنووسن. بەڵکو وەک پەشێو وتەنی (وەک شۆخێکی دوودڵ وایە، بە دەگمەن دێ یان هەر نایە). بۆیە بە بڕوای من، شیعر نووسین دۆخ و سرووتێکی زۆر تایبەتی ڕوحیە و کردەی شیعر نووسین لە دەرەوەی ئەو زەمەنە فیزیکییە کە شاعیر تیایدا دەژیت و بەڵکو زەمەنی پەنهانی ناخ، ڕۆڵی بنەڕەتی لە نووسینی شیعردا هەیە. ئەمە بەو مانایە نییە، کە زەمەنی دەرەکی، بەرکەوتن لەگەڵ واقیع و ڕووداوەکانی دەوروبەر، فاکتی نووسینی شیعر نەبن ، بەڵکو بەو مانایەی هەر چییەک و هەرچۆنێک بێت، دواجار شیعر نووسین کردەیەکی دەروونی سەخت و ئاڵۆزە و ئەوە نییە شاعیر بۆی دابنیشێت و هەر ڕۆژە و شتێک بنووسێت و هەر ڕووداوێک و دیاردەیەکی بینی، بیکاتە نووسین و دواتریش بە خەیاڵی خۆی ناوی بنێت شیعر، بەدەر لەوەی ئاخۆ لە تێڕوانینی ئەوانیتر ئەمانە شیعرن یاخود نا؟ بێگومان شیعر نووسین، پەیوەستە بە هەردوو زەمەنی دەروونی و مێژووییەوە، شیعر لە ڕووی فیزیکییەوە، تەنێ پەیوەندی بە مێژووی نووسینی شیعرەوە هەیە، ئەوەی وەک وزەیەکی شاراوەی شیعری دەمێنێتەوە لە پاڵ نووسینی شیعر، زەمەنی دەروونی شاعیر و ئەو بیر کردنەوە و ڕامان و سرووتە ڕوحیانەن، کە شیعری تێدا لە دایک دەبێت. دەشێ ئەم ئەزموونە جوانتر و بابەتیانەتر شاعیران لێی بدوێن و گوزارشتی لێبکەن، ئەو کات بە وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەین، کە ئاخۆ شیعر بە بەرنامەی ڕۆژانە دەنووسرێت؟ ئایا هەموو دەمێک، هەموو ڕووداوێک، هەموو کات و شوێن و بەرکەوتنێک دەبنە هەوێنی نووسینی دەقێکی شیعری لای شاعیران؟ یان هەڵومەرجێکی کەسی و خودی زۆر تایبەتە، کە دواجار شیعری تیادا لە دایک دەبێت. شیعر، ماتریالێکی دروستکراو لە قوڕ و بەرد نییە، تاکو شاعیرێک بتوانێت ڕۆژانە، لە جۆرەها وێنە و دیکۆری جیاوازدا نماییشی بکات، بەڵکو پەیوەستە بەو بارە کەسی و ڕوحیەی شاعیر تیایدا دەژیت و ئەو بارە دەروونییەش لە پەیوەندی لە گەڵ واقیع و ڕووداوەکان دایە، بەڵام مەرج نییە ئەو پەیوەندییە، بەردەوام زەمینەی شیعرێکی نوێ بێنێتە ئاراوە. چونکە ئەوکات ئێمە لە بەردەم دروستکردنداین نەک نووسین، دروستکردنیش ڕاستە بیرۆکە و ڕامانی دەوێت، بەڵام کردەیەکی پراکتیکییە لەوەی زەینی و هزریی بێت. وەختێ شیعر نووسین لای شاعیرێک دەبێتە کردەیەکی ڕۆژانە، بۆ نموونە وەک قاوە خواردنەوە و جگەرە کێشان و هەرکارێکی دیکەی ڕۆژانەیی و ڕۆتینی، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئێمە لە بەردەم دەقێک نین کە ناوی شیعرە، بەڵکو تەنێ لە بەردەم گوتن و نووسین داین کە دەشێ هەموو کەسێک بتوانێت ئەوە بکات. ئەگەر شیعر تەنها نووسین بێت، ئەوا ئێستا زۆربەی هەرە زۆرمان شاعیر دەبووین، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ هەموو کەس ناتوانێت شاعیر بێت؟ من لە ژیانی خۆمدا، خوێندنەوەم بۆ دەیان دەقی شیعری کردووە، لە هەندێکییان ئەوەندە نزیک بوومەتەوە، تا ڕادەی چوونە نێو ئەو فەزا تایبەتە شیعرییەی کە شاعیر شیعرەکەی تیادا نووسیوە، بەڵام لە هەموو ژیانم نەمتوانیوە یەک دێڕە شیعریش بنووسم. ئەمە بۆچی وایە؟ چونکە پەیوەندی بەو سرووتە تایبەتی و ڕوحی و دەروونییەوە هەیە، کە شاعیر هەیەتی و لای من بوونی نییە. لە ئەزموونی شیعری شاعیرانی ئێمەدا، نموونەی گەلێک شاعیر هەن، نەک لە ماوەی هەفتە و مانگ و ساڵێکدا، نەیانتوانیوە شیعرێک بنووسن، بگرە دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵیش، ئەو کات دەقێکی پێشووتریان تەواو کردووە. ئەحمەد هەردی، شیعرێکی هەیە لە ساڵی 1946 نووسیویەتی و دوای سی و حەوت ساڵ لە 1983 تەواوی دەکات. واتا دوای نزیکەی چڵ ساڵ. لێرەدا، زەمەنە فیزیکی و مێژوویەکە دەڕوات، بەڵام زەمەنی دەروونی و ناخەکی شاعیر، کە پەیوەستە بە زەمەنی نووسینی شیعر دەوەستێت، تا ئەو کاتەی جارێکی دیکە ئەو زەمەنە دەروونییە دەبێتەوە پاڵنەری تەواوکردنی شیعرەکە. ئەگەر شیعر نووسین وەک کردەیەک بووایە، ئەوا دەبوو بە ماوەیەکی یەکجار کورت، هەردی ئەو شیعرە تەواو بکات، بەڵام بۆچی دوای سی و هەفت ساڵ تەواوی دەکات؟ بێگومان چونکە ئەو سرووتە ڕوحیە و ئەو فەزا دەروونییەی پێویستن بۆ نووسینی شیعر، هێشتا ئامادەیان نەبووە. وەختێ شیعرەکەش تەواو دەکات، هەست بە هیچ جۆڕە دابڕانێک ناکەین کە ڕەنگدانەوەی لە سەر ناوەڕۆکی شیعرەکەوە هەبێت، تەنانەت هەستیش ناکەین ئەو دەقە، لەو ماوە دوور و درێژە نووسرابێت و تەواو کرابێت. ڕەفیق سابیر، کە لاوکی هەڵبجەی نووسیوە و بووەتە ناسنامەی ئەو شارە، لە دوای کارەساتی هەڵبجەوە شیعرەکەی نەنووسیوە، بەڵکو دوای زەمەنێکی درێژتر، ئەو کات ئەو کارەساتە لای ئەو دەبێتە شیعر، چونکە لە سەرەتادا ئەو سرووتە ڕوحیە، ئەو هەژانە دەروونییە بوونی نەبووە، تا ماوەیەکی زۆر دوای کارەساتەکە. هەر ڕەفیق سابیر خۆی، لە کتێبی ( ڕوانین بە نێو ڕووناکیدا) لە بارەی کردەی شیعر نووسینەوە قسەیەکی یەکجار جوان و سەرنج ڕاکێش دەکات و دەڵێت:( من دەتوانم بە سوێدی بنووسم، بەڵام ناتوانم بە هەستی سوێدیانە بیر بکەمەوە و دەرببڕم) ڕەنگە ئەمە گوزارشتکردنێکی هزریی و هەستی یەکجار بابەتی و جوانی ئەو ساتانە بێت کە شیعری تیدا دەنووسرێت. شێرکۆبێکەس لە دیمانەیەکدا دەڵێت:( کە خاڵە شەهاب و ئەنوەر زۆراب و جەعفەر عەبدلواحید) سەرکردەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران دەستگیر کران، من شیعرێکی درێژم بۆیان نووسی، بەڵام هەمان ئەو قارەمانانە کاتێ لە سێدارە دران، نەمتوانی یەک دێڕیشیان بۆ بنووسم. خۆ کردەی لە سێدارەدانەکە، تراژیدیترە لەگیرانەکە و ڕووداوی شەهید کردنەکەیان، سەد ئەوەندەی گیراانییان مایەی خەم و نیگەرانی و غەمگینی بووە، بەڵام بۆچی هیچ شیعرێکییان بۆ نانووسێت؟ چونکە لە بنەڕەتدا، زەمەن و فەزای نووسینی شیعرێک کە ڕەنگدانەوە و زادەی ئەو ڕووداوە تراژیدیە بێت، لە خەیاڵ و سرووتی شیعرییانەی شاعیر بوونی نەبووە. لەو سۆنگەیەوە، وەک خوێنەرێکی شیعر، زۆر سەیرم پێهات و بۆم مایەی شۆخی بوو، کاتێ لێداونێکی قوبادی جەلی زادەم کەوتە بەرچاو، کە دەڵێت:_(لە ماوەی سەد و هەفتاو یەک ڕۆژدا، سەدو هەفتاو یەک دەقم نووسی و ئالینگاری ئەوانەم کرد، کە پێیان وایە، شیعر ئیلهام و پەیامە و دەبێ بۆ شاعیر بێت). قوباد، بە جۆرێک لە لە خۆڕازیبوون، داهێنان و خود شانازییەوە باسی ئەوە دەکات کە ڕۆژانە دەقێکی بە درێژایی سەدو هەفتاو یەک ڕۆژ نووسیوە. بەڵام لە ڕاستیدا، هەر کەسێک ئاشنای دنیای شیعر بێت، شیعری بەلاوە گەورە و پیرۆز و شکۆمەند بێت، دەبێ بەو کارەی قوباد کردوویەتی، نائومێد و ڕەشبین بێت، کە شیعر چەند سادە کراوەتەوە، چەند لە هێزی شیعرییانە و ئستاتیکییانەی خۆی بەتاڵ کراوەتەوە و چۆن شاعیرانێک بەو پەڕی کەم نرخی و بێ بەهاییەوە دەڕواننە شیعر و دنیای شیعر نووسین. چونکە ئەو جۆرە لە نووسینی شیعر، نەک هیچ داهێنانێکی تێدا نییە، بەڵکو لێدان لە شیعر، بێ بەهاکردن و سادەکردنەوە و بێ نرخکردنی شیعرە، تا ئاستی کردەیەکی ڕۆژانەیی و ڕۆتینی، وەک هەر کارێکی دیکە کە هیچ بوێریی و داهێنانێکی تێدا نییە. نە شیعر، نە هیچ ژانرێکی دیکەی ئەدەبی، کاری ڕۆژانەیی و پیشەیی نین، وەک دارتاشی و نانەوایی تاکو ڕۆژانە کاریان تێدا بکەین، بەڵکو هونەر و داهێنانن و پەیوەستن نین بە هەموو کات و زەمەنێکەوە. سادەکردنەوەی کردەی شیعر نووسین بۆ کردەیەکی رٍِۆژانەیی ، نە داهێنانە، نە جیاوازکەوتنەوەیە لە شاعیرانی تر، بە پێچەوانەوە بگرە جۆرە تێگەیشتنێکی سادە و ڕووکەشیانەیە لە شیعر و دنیای شیعر. کاتێ شاعیرێک لە ماوەی سەد و هەفتاو یەک ڕۆژدا، ئەوەندە شیعرە دەنووسێت، دەبێ بپرسین بیرکردنەوەی شیعرییانە، ڕامان و سرووتی ڕوحیانە و شیعرییانەی ئەو شاعیر چی و چۆنن؟ دەشێ بۆ ئەم شاعیرە، بەو پێیەی ژن وەک تیمەی شیعر دەبینێت، ئاسایی بێت ڕۆژانە شیعر بنووسێت، چونکە تا ژیان ماوە ، ژنیش هەر دەمێنێت و تا ژنیش هەبێت، سنگ و مەمک و سوخمەش هەر دەمێنن! بەڵام پرسیار ئەوەیە، ئەمانە لە تێڕوانینی خوێنەرانیشدا هەر شیعر و دەقن، یان تەنها لای خۆی؟ من هاوڕێی شاعیرم هەیە، پێی گوتوم کە لە ماوەی دە مانگدا، نەیتوانیوە شیعرێک بنووسێت، ئیدی نازانم چۆن شاعیرێک ئەو بویرَیەی هەیە، بڵێت سەد و هەفتا و یەک شیعرم لەماوەی سەدو هەفتاو یەک ڕۆژدا نووسی؟ دواجار دەڵێم شاعیر، کارگە و فابریکا ی شیعر نییە، تاکو ڕۆژانە و بە بەردەوامی بەرهەمی شیعری هەبێت. ئەگەر کردەی نووسینی شیعر، هێندە سادە و ڕۆژانەیی بووەوە کە شاعیرێک هەموو ڕۆژێک دەقێک بنووسێت، بە دڵنیاییەوە دەبێ گومان لە خۆی وەک شاعیر و لەو بە ناو شیعرانەش بکەین کە دەیاننووسێت !

پەراوێز: ئەمەی خوارەوە، لینکی وتەکەی قوبادی جەلی زادەیە.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=137332&Jor=5




گۆڤاری “ڕابەر” و “حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست”، یادەوەری و هەڵسەنگاندن… موئەیەد ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ڕۆژێکی زستانی (١٩٨٨-١٩٨٩) بوو؛ کە هاوڕێ جەماڵ (نادر عەبدوالحەمید) هاتەوە بۆ ئەو ماڵە بچووکەی تازە گرتبوومان بەکرێ لەسەرچناری سلێمانی بەرامبەر ویستگەی کارەباکە، کە لە دوو ژوور و مەتبەخێک پێکهاتبوو، کە من و هاوژینم (شیرین عەبدوڵا) و هاوڕێ (جەمال) و هاوژینی (سوریا تاهیر) تیایدا ئەژیاین، بەڕوویەکی خۆش و زەردەخەنەیەکی گەش و ئارامەوە، هەر وەک ئارامی ئێستای، وتی ژمارەی تازەی گۆڤاری “ڕابەر” دەرچووە و هاوخەتی خۆیان لەگەڵ “ڕەوتی کۆمۆنیست”دا ڕاگەیاندووە. منیش لە ناخەوە خۆشحاڵبووم و وتم (جەمال) گیان ئەمە مژدەیەکی زۆر خۆشە و خۆت ئەزانی بایەخێکی زۆر گەورەی هەیە. دواتر ئەو وردەکاری تری باسکرد کەچۆن لەم ژمارە تازەیەی گۆڤاری “ڕابەر” دا هاوڕێیانی (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) ساغ بوونەتەوە لەسەر ئەم بڕیارە.(١)
لە یادەمە کە بەناوەڕۆکێکی لەم چەشنەوە وتم ئیتر تەواو “ڕەوتی کۆمۆنیست” و ئەم خەتە مارکسیستییە ئەبێت بە کۆمەڵایەتی و بڵاو ئەبێتەوە لەناو کۆمەڵگەدا و تازە لەخەم ڕەخساین و ئەمە جگە لە بایەخی بۆ خۆدی گۆڤاری ڕابەر. هەروەها هەردووکمان جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دیارە ئەم دەستە ئەدیب و نووسەرە سۆشیالیست و ئازادیخوازە هەروا بەئاسانی ئەم هەنگاوە نانێن تەنانەت گەر هەمووشیان ئەندامی ڕێکخراوی “ڕەوتی کۆمۆنیست” بن و ئەمە نیشانەی دیاردەی ترە.
با بگەڕێمەوە بۆ ئەو کاتەی کە یەکەم ژمارەی گۆڤاری (ڕابەر) دەرچوو لە هاوینی (١٩٨٧)دا، لەو کاتەدا بارودۆخی ئەمنی ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست) باش نەبوو، بەتایبەت هی ناوەندەکەی واتە ڕابەری (ڕەوت)، هاوڕێیان (نادر عەبدوالحمید) و (عوسمانی حاجی مارف) و (موئەیەد ئەحمەد)، و هەموو فامیلی و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی نزیک لێمانەوە کەوتبووینە بەردەم هەڕەشەیەکی ئەمنی جدییەوە. دەرگیری کێشەیەک بووبوین و وەزعیکی زۆر نالەبار گەمارۆی دابووین، سەرباری ئەمانەش بەشێک لەچەپ کەوتبوونە پڕوپاگەندەی نابەجێی و تەنانەت گەڕکردنیش بە ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست) و هەندی لە هاوڕێیانمان و هەر ڕۆژە بەڵایەکمان بۆ قووت ئەبووەوە لەسەر شتی زۆر لاوەکی.
ئێمە لەو کاتەدا لەناوەندی (ڕەوتی کۆمۆنیست)دا؛ بەشێکی باشی کات و ئینێرژیمان بەم کێشە و دەردی سەرییانەوە ئەڕۆشت لەبەرئەوەی بارودۆخەکەمان زۆر حەساس بوو و ئەتوانم بڵێم سادەترین هەڵە و تەنانەت هەڵسوکەوتێکی بیرلێنەکراوە لە لایەن هەر هاوڕێ و دۆستێکمانەوە یان کەسوکارمانەوە، ئەبووە مایەی ئەوەی بەردەست دەزگا ئەمنییەکانی بەعسی فاشیست بکەوین و بگیرێین. لەم بارودۆخەدا بووین هەواڵی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری ڕابەرمان پێگەیشت کە زۆر دڵخۆشی کردین و ئاسۆیەکی کردەووە بە ڕووماندا و هێز و توانایەکی باشی پێبەخشین.
هەواڵی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری (ڕابەر)مان هەر لە لایەن هاوڕێ نادرەوە پێگەیشت کە ئەو پەیوەندی بەخەتی ڕێکخراوەیی کەرکووکەوە هەبوو لە ڕێگەی هاوڕێ (سەمیر نوری)یەوە. هاوڕێ (سەمیر نوری) ڕاستەخۆ لەگەڵ ئەندامانی (ڕەوت)، (جەماڵ کۆشش) و (عەبدوڵا سڵێمان – مەشخەڵ) لە پەیوەندا بوو و ئەم دوو هاوڕێیەش لەگەڵ هاوڕێ (نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد – هۆشەنگ)دا لەناو (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست)دا خەریکی چالاکی بوون. هەربۆیە هەواڵەکانی گۆڤارەکە و هەرشتێکی تازە پەیوەندی بەحەلقەکە و گۆڤاری “ڕابەر”ەوە هەبووایە ئەگەیشتەوە بە ناوەندی ڕێکخراوی “ڕەوتی کۆمۆنیست” و ئیتر گۆڤارەکەش لەناو هاوڕێیاندا بڵاوئەکرایەوە.
کاتێک کە گۆڤاری “ڕابەر” دەرچوو؛ هەم ئامادەیی ئەوتۆمان نەبوو و هەم نەپەرژاینە سەر ئەوەی باسی تیوری ئەدەب بهێنینە ئاراوەوە و ڕا و بۆچوونەکانمان گەڵاڵە بکەین سەبارەت بە “حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست” و گۆڤاری “ڕابەر” و وتار و بەرهەمەکانی. ئەمەش لە لایەکەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەوە کە تێیکەوتبووین و لە لایەکی ترەوە، بەپلەی سەرەکی، بەهۆی ئەوەی کە ناوەندی (ڕەوتی کۆمۆنیست) لە بوارەکانی ئەدەب و هونەر، بەپێی پێویست قووڵ نەبووبۆوە.
ئەوەندەی پەیوەندی بەمنەوە بێت، لەو ناوەندەدا، زیاتر نووسینەکانی (پلیخانۆف)م خۆیندبووەوە و لەژێر کاریگەری بۆچوونەکانی (لینین)دا بووم، بەتایبەت هەڵویستەکانی ئەو سەبارەت بە بەرهەمە ئەدەبییەکانی ڕۆمانووسی بەناوبانگی ڕووسی (لیو تۆلستۆی)، کە ئەڵێ هەموو ڕەوتێكی ئەدەبی و جوانناسی فەلسەفەیەکی لەپشتە(٢) و ئەدەب جیا نییە لە بەرژەوەندی چینایەتی و خەباتی نێوان چینەکان و هەروەها جەختکردنی ئەو لەسەر ئەدەبی حزبی.
هەردوو هاوڕێیانی تریش لە ناوەندی ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست) هەروەک لەیادم بێت؛ نووسراوەکانی (پلیخانۆف) و (لینین)یان خۆێندبووەوە و ئاگاداری هەڵوێستەکانی (لینین) بوون دربارەی (تۆلستۆی). ئەمەش کاریگەرییەکی هەبوو لەسەرمان کە تاڕادەیەک واقعبینانە سەیری ئەدەب و جوانناسی بکەین. ڕا و بۆچوونەکانی (مارکس) و (ئەنگلز)مان لەسەر ئەدەب بەشێوەیەکی تایبەت دیراسە نەکردبوو، بەڵکوو بۆچوونی ئەوانمان لە دووتۆیی نووسینە فەلسەفی و ئابوری و سیاسییەکانیان هەڵئەهێنجا، ئەمە جگەلەوەی کە بابەت و نووسینە سیاسییەکانی “مارکسیزمی شۆرشگێر” بەتایبەت نووسینەکانی (مەنسور حیکمەت)مان ئەخوێندەوە. بە هەر حاڵ؛ هیچ کەس لەو سیانەمان نە ئەدیب و هونەرمەند و ڕەخنەگری ئەدەبیی بووین و نە خوێنەرێکی تێر و تەسەلی بەرهەمە ئەدەبییە جیهانی و ناوخۆییەکانیش بووین. دیارە ئەمەش کەم تا زۆر کاریگەری خۆی بەجێئە‌هێڵێ لەسەر گەڵاڵەکردنی سیاسەتی مارکسییانە لەبەرامبەر ئەدەب و هونەر و جوانناسیدا.
بە لەبەرچاوگرتنی باری ئەمنی خۆمان و ئاستی فیکری ئەو کاتەمان سەبارەت بە ئەدەب و هونەر، ئەوە زۆر پۆزەتیڤ بووە، بە ڕای من کە پێشوازی گەرممان کردووە لە دەستپێشخەرییەکەی هاوڕێیان (جەماڵ کۆشش) و (عەبدوڵا سڵێمان – مەشخەڵ)، و ژمارەی پێنجی گۆڤاری “ڕابەر” مان بەشۆڕوشەوقەوە بڵاوکردۆتەوە، و بە بەشێک لە پێشکەوتنی ئەدەبی شۆڕشگێڕانە و ڕێکخراوی (ڕەوت) و بزووتنەوەی کۆمۆنیستیمان زانیوە.
ئەوەندی لەیادم بێت نەپەرژاینە سەر ئەوەی گۆڤاری “ڕابەر” چاپ بکەین لەو بارودۆخە قورسەی چاپکردنی نهێنیدا و ئەولەویەت بۆ چاپکردنی نووسینە سیاسییەکانی ڕێکخراوی (ڕەوت) بوو. هەر بۆیە لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆتایی ساڵی (١٩٨٨) و سەرتای (١٩٨٩)دا چاپخانەکەی (ڕەوتی کۆمۆنیست) کەوتۆتە کار؛ بەڵام هیشتا “ڕابەر” هەر بەدەستنووس دەرچووە. (٣)
ئێستا و پاش نزیکەی (٣٥) ساڵ کە ئاوڕ لەو دەستپێشخەرییە ئەدەبییە ئەدەینەوە، ئەبینین کە هەموومان هاوڕێ (نادر) و من، لەگەڵ ئەو دوو هاوڕێیەدا (جەماڵ کۆشش) و (عەبدوڵا سڵێمان – مەشخەڵ) لە ڕۆژنامەی (ڕەوت)دا پێکەوە خەبات ئەکەین و “بانیژەی ئەدەب و کلتوور” دەرئەکرێت. ئەمە مێژوویەکی خەباتکارانەی پڕ لە شانازی و بڕوای پتەوە بەسۆشیالیزم و مارکسیزم و ئازادی ئینسانەکان کە ئاوا کۆمان ئەکاتەوە.
ئەم ئەزمونەی گۆڤاری (ڕابەر) و (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) بە هەر کەموکوڕی و خاڵی بەهێزییەوە پێویستە هەڵسەنگینین تا لێوەی فێرببین و وەکوو توخمێکی پرۆسەی لێکوڵینەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین؛ لەڕاستای گرتنەبەری سیاسەتێکی دروستی کۆمۆنیستی لە بواری ئەدەب و هونەردا.
زۆر سوپاسی هاوڕێی ئازیزم عەبدوڵا سلێمان (مەشخەڵ) ئەکەم کە ئەم فرسەتەی پێدام و چاوەڕوانی کرد تا بتوانم هەڵسەنگاندنم لەسەر گۆڤاری “ڕابەر” و “حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست” و سەرجەم ئەم ئەزموونە بنووسم.

هەڵسەنگاندنی”حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست” و گۆڤاری “ڕابەر”، جیهانبینی ماتریالیستی دیالەکتیکی بۆ هونەر و ئەدەب
مەسەلەی ڕیشەیی لای کۆمۆنیستەکان سەبارەت بە هەڵسەنگاندن و ڕەخنە لەهەر ڕەوەند و ئاڕاستە و ڕەوتێكی هونەری و ئەدەبی و کلتووریی و هەر دەستپێشخەری و پڕۆژەیەک لەم بوارەدا، بەکارهێنانی دیدگا و جیهانبینی ماتریالیستی دیالەكتیکی و مێژوویی، واتە تێڕوانینی مارکسیستییە لە بەرامبەریاندا. ئەمەش بەو مانایەیە کە کۆمۆنیستەکان سنوربەندی خۆیان لە بەرامبەر هەموو ئەو بۆچوون و فەلسەفە ئایدیالیستییە ئوبچێکتیڤ یان سەبژێکتیڤە جۆراوجۆرانەدا ڕائەگەێنن، کە ئەم ڕەوەند و ئاڕاستە و ڕەوتە ئەدەبی و هونەرییانە وەک دیاردەی دەرەوەی پرۆسەی ماددی مێژوویی ژیانی کەسەکان و کۆمەڵگەکان و سروشت لەقەڵەم ئەدەن، و بە سەربەخۆ لەم پرۆسەیە و لە واقعییەتی کۆنکرێتی ئەدەب و هونەر و زانست و کلتوور لەهەر قۆناغێکی دیاریکراوی ئەم پرۆسەیەدا و لەوانە کۆمەڵگەی سەردەمدا، ئەبینن.
لەم دیدگا مارکسییەوە؛ گەر بڕوانین ئەبینین کە ئەدەب و کلتوور و هونەر و زانست بەهۆی زاڵبوونی کارەکتەری چینایەتی بورژوازی بەسەریاندا لە کۆمەڵگەی سەرمایەداری سەردەمدا، ناتوانرێ تەنها بەویست و ئارەزووی ئێمە بگۆڕدرین بۆ کلتوور و هونەر و زانستی پرۆلیتاریی و کرێکاریی لە ئاستێكی کۆمەڵایەتی بەریندا، بەبێ هەنگاونانی بەکردەوەی چینی کرێکار بە ئاراستەی دامەزراندنی سۆشیالیزم و بەبێ سودوەرگرتنی لە ئەدەب و هونەر و زانستێک کە لە پرۆسەی مێژووی پەرەسەندنی مەعریفەی بەشەریدا کۆبووەتەوە تا سەردەمی ئەمڕۆ، ئەم چینە ناتوانێت ئەدەب و هونەرێکی پڕۆلیتاری فەراهەم بهێنێ و کاتێكیش کە بتوانێت ئەم کارە بکات؛ ئەوە بەو مانایەیە کە چووەتە دۆخی ئەوەی کە ئەدەب و هونەر و کلتوورێكی سۆشیالیستی و ئینسانیی فەراهەم بهێنێ کە داماڵراوە لەهەر کارەکتەرێکی چینایەتی لەوانە پرۆلیتاریش.
ئەم تیڕوانینە ماددییە مێژووییە هەم (ترۆتسکی) و (لینین)، بەتایبەت لە دوای شۆرشی ئۆکتۆبەرەوە، دەریان بڕیوە و کاریان پێکردووە و هەم مارکسیستەکانی ئەو سەردەمە لەوانە (ڕۆزا لۆکسمبورگ) جەختی لەسەر کردۆتەوە و لە وتارەکانی هەموویاندا دەربارەی ئەدەب و هونەر و کلتوور، ڕەنگی داوەتەوە. ئەمەش بەتەواوی پێچەوانەی ستالینیزم و سیاسەتەکانییەتی کە گوایە چەمکی “واقیعییەتی سۆشیالیستی” لە ڕووسیادا فەراهەم هاتووە؛ دژایەتی خۆی بەرجەسەتە کردوەتەوە بەڕووی ئەدەب و هونەری ئینسانی و سۆشیالیستیدا.
دەستپێشخەری بۆ وەرێخستنی ڕەوتی ئەدەبی و هونەری سۆشیالیستی و ڕزگاریخوازانە لەم سەردەمەدا، کاتێك بەئاکام ئەگات کە لێکهەڵپێکراوی خەبات بێت لە لایەکەوە بۆ ڕزگارکردنی ئەدەب و هونەر لە کارەکتەری چینایەتی بۆرژوازیانەی، بەهەموو فۆرمە ئایدیۆلۆجییەکانیی زاڵ بەسەریدا و لە لایەکی تریشەوە و لەهەمان کاتدا، ڵێکهەڵپێکراوی خەباتی چینایەتی سۆشیالیستی و شۆڕشگێڕانەی کرێکاران و نەداران و ستەملێکراوان بێت. دیارە ئەمە بەو مانایەشە کە پێویستە لە ناواخنی گەنجینەی بەرهەمی ئەدەبی و هونەری سەردەم و لە هەر وڵاتێکی دیاریکراو و بارودۆخێکی کۆنکریتدا، ئەم کارە فەراهەم بهێنرێ و ئەم ئەدەب و هونەرە لە ڕێگەی بەرجەستەکردنەوەی فۆرمی تایبەتی خۆیەوە ڕێگەی بەرەپێشچوونی بگرێتەبەر.

‌ئاسۆی کۆمەڵایەتی و سۆشیالیستی “حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست” و گۆڤاری “ڕابەر”
کۆنسێپتی ئەدەب و هونەری کرێکاریی؛ وەک پڕۆژەیەک بۆ گۆڕینی کلتوور و ئەدەب و هونەر لە ئاستی کۆمەڵگەدا ناتوانی کاراما و کۆنسێپتێکی دروست بێت. ئەم جۆرە پڕۆژەیە وەک هەوڵ و کۆششی گروپی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ئاستێکی دیاریکراودا ئەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی بتوانی گشتگیر ببێت لە ئاستی کۆمەڵگەدا. ئەمەش بەهۆی زاڵبوونی کلتوور و ئایدیای بورژوازی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا. خاڵی دەستپێک بۆ بەرەوپێشبردنی هەر ڕەوتێکی هونەری و ئەدەبی لە بەرژەوەندی خەباتی چینایەتی کرێکاران، گرتنەبەری ئاسۆی خەباتی ڕزگاریخوازانەی سۆشیالیستی و ئایدیەڵی هاوکاری ئازادانەی ئینسانییە.
گەر ناڕۆشنییەک هەبووبێ لە ناو ئەندامانی (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) و گۆڤاری (ڕابەر) لەسەر ئەم مەسەلەیە بەڕای من ئێستا ئەبێ وانەی لێوەربگرین و فروانتر سەیری جێگەوڕێگەی ئەدەب و هونەر و کلتوور بکەین. ئومێدبەستن بە بەرپاکردن و زاڵکردنی ئەدەب و هونەر و کلتووری پرۆلیتاری بەسەر کۆمەڵگەیەکدا کە سەرمایە تیایدا حاکمە، بێئاکام ئەمێنێتەوە و گشتگیر نابێت.
ئاسۆ و بیرکردنەوەی “حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست” بەناوەکەیەوە دیارە و دێتەوە لەگەڵ ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیەدا. ئەمەش یانی کۆمەڵێک خەباتکاری کۆمۆنیست لە بواری ئەدەب و هونەردا؛ تێکۆشاون بەدیدگایەکی مارکسییەوە پرۆژەیەکی ئەدەب و هونەری سۆشیالسیتی فەراهم بهێنن و گەشەی پێبدەن. چەند بەکردەوە ئەم پرۆژەیە ئەو کاتە ئەنجامدراوە لەم ئاسۆیەیان کەم ناکاتەوە.
بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەوانەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدان، یەکەم خاڵ لە هەڵسەنگاندنی ئەزموونی “حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست” و هەروەها گۆڤاری “ڕابەر” ئەوەیە کەخودی ئەم دەستپێشخەرییە لە کەشوهەوای خنکێنەری میلیتاریستی و سەرکوتی ڕژێمی بەعس لە ناوەڕاستی ساڵی (١٩٨٧)دا سەریهەڵداوە، نەک هەر ئەمەش بەڵکوو بەردەوام بووە لە کاتی کارەساتەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەدا. ئەم پرۆژەیە بۆخۆی هەنگاوێکی گرنگی پێشکەوتنخوازانە و شۆڕشگێڕانە بووە، دیارە ئاسۆیەکی فراوانی سۆشیالیستی بزوێنەری هاوڕێیانی ئەم حەلقەیە بووە.
ئاشکرایە کە ئەم دەستپێشکەرییە ئەدەبی و هونەرییە، قاڵب و سنووری فیکری سوپەر سیاسی ڕادیکاڵی و لاوەکی بەشێکی ئەو کاتی بزوتنەوەی چەپی کوردستانی بەزاندووە و لەمەیدانێكی موشەخەسدا کە بواری ئەدەب و هونەرە؛ ئاسۆیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەرینی گرتۆتەبەر. گەر بەجیهانبینییەکی مارکسیستییەوە هاوڕێیانی حەلقەکە بیانتوانیایە ئەم دەستپێشخەرییە بە ئاڕاستەیەکدا بەرەوپێش بەرن کە بێتەوە لەگەڵ ئەو ئاسۆ کۆمەڵایەتییەی پرۆژەکەیان، بەڕای من، ئەیانتوانی هەنگاوی جیددی و سەرکوتوو بنێن بۆ پێشەوە لە بەرامبەر کلتوور و هونەرێکی زاڵ کە زیاتر بورژوا ناسیونالیستی بووە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارەش چەکداربوون بە تیورێکی سۆشیالیستی و مارکسیستی پەیگیر لە بواری ئەدەب و هونەردا مەرجی یەکەم بوو.

گرتنەبەری خەتی فیکری و سیاسی ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیست
لەو ساتەوەختەدا کە (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) شکڵیگرتووە و (ڕابەر) دەرچووە، وەرێخستنی هەر دەستپێشخەرییەکی ئەدەبی و هونەری شۆرشگێڕانە و سۆشیالیستی تا ڕادەیەک پەیوەندێکی تووندوتۆڵی هەبووە بە فۆرمی سیاسی و ڕێکخراوەیی خەباتی مارکسیستییەوە. دیارە ئەمەش زیاتر لە بەرئەوەی کە بارودۆخی ئیستبداد و جەنگ؛ ڕێگری بەردەم سەرهەڵدانی بزوتنەوە چینایەتی و کۆمەڵایەتییە فراوانەکانی کرێکاران و هەژاران بووە. بە بۆچونی من (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) ئەم واقعییەتەی لەخۆیدا عەکس کردۆتەوە، هەر بۆیە لەناو ئەو کەشوهەوایەدا ڕاستەوخۆ هاوخەتی خۆی لەگەڵ ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست)دا دەربڕیوە تا هەوڵەکانی بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجە ئەدەبییەکانی تۆکمەتر و کارامەتر بکات. ئەم ئاڕاستەیە لەخۆیدا کارێکی باش بووە، بەڵام ئەبوایە نەچێتە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەییەوە و تەنها وەک هاوخەتی فیکری و سیاسی بمێنێتەوە.
بەکردەوە دەرهێنانی هاوخەتی حەلقەکە لەگەڵ ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست) ئەبوایە بەو شێوەیە بوایە کە هەریەکەیان مەیدانی دیاریکراوی خۆی و فۆرمی جیاوازی خۆی بەرجەستە بکردایەتەوە تا ئەم هاوخەتییەش ماتریالیزە بوایەتەوە و بەئەنجام بگات. حەلقەکە و (ڕابەر) ئەبوایە لە خودی مانیفێست و جیهانبینی هونەری و ئەدەبی خۆیاندا و لەکاری ڕۆژانە و خەباتیاندا بۆ سەروسیمادان بە هونەر و ئەدەبی سۆشیالیستی و شۆڕشگێڕ لە ئاستێكی فراوانی کۆمەڵایەتیدا ئەو هاوخەباتییەیان بەرجەستە بکردایەتەوە، نەک بەشێوەی ڕێکخراوەیی و لەسەر سنووردارکردنی چالاکی دەستپێشخەرییە هونەری و ئەدەبییەکە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ئەوە ڕوونە کە ئەم شێوازی بەرجەستەبوونەوەیەی هاوخەتی نێوان ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست) و حەلقەکە، بەتەواوی پێچەوانەی ئەو ڕەخنەیەیە کە هونەر و ئەدەب جیا ئەکاتەوە لە خەباتی چینایەتی و لایەنگری حزبی. هەر لەم ڕاستایەشدا پێویستە ناوەڕۆکی چینایەتی بورژوازیانەی ئەو دیدگا فەلسەفییە ئایدیالیستییە سەروو چینایەتییانە بدەینە بەر ڕەخنە کە بانگەشەی دوورەپارێزی ئەدەب و هونەر ئەکەن لەهەر پەیوەندییەکیان بەخەباتی سۆشیالیستی و ڕێکخراویی پرۆلیتاریاوە، یا ئەوانەی کە بانگەشەی جیاکردنەوەی ئەدەب و هونەر ئەکەن لە پرۆسەی ژیانی ماددی ئینسانەکان و خەباتی چینایەتی، ئەمەجگە لە سنووربەندی لەبەرامبەر هەڵگرانی فۆرمی جیاوازی تری هەمان ئەو ئایدیانە لە ناو ڕێكخراوەکانی ئەو کات و ئێستای چەپدا.
ڕاگەیاندنی هاوخەتی (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) لەگەڵ ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست)دا ناتوانرێ بەهۆکاری بەرەوپێش نەچوونی ڕابەر و حەلقەکە لە قەڵەم بدرێ. مەسەلە یەکلاکەرەوەکان بۆ بەرەوپێشچوونی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست لەمجۆرە بووە بۆ نموونە؛ حەلقەکە چ نەزەر و جیهانبینییەکی هەبووە لە بەرامبەر ئەدەب و هونەردا؟، چەند توانیویەتی وەڵام بە مەسەلە و کێشەکانی بەرپاکردنی ڕەوت و ئاراستەیەکی ئەدەبی و هونەری شۆڕشگێرانە و سۆشیالیستی و ئینسانیی بداتەوە؟ چەند توانیویەتی لەم بوارەدا مێسود و دیدگای ماددی مێژوویی پیادە بکات؟ چەند ئەوەی ڕەچاوکردووە کە ئەبێ سوود لەو گەنجینە هونەری و ئەدەبییەی کە کۆمەڵگەی سەردەم و خودی کۆمەڵگەی کوردستان بەرهەمی هێناوە لەو کاتەدا کەڵک وەربگرێت بۆ ئەوەی کە بەشێوەیەکی داهێنەرانە و ڕەخنەگرانە بزوتنەوەیەکی گەشەسەندووی هونەری و ئەدەبی وەڕێبخات؟
هەمان ئەو مەسەلە و چەلێنجانەی کە ڕووبەرووی (حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) و گۆڤاری (ڕابەر) بوونەوە لەکاتی خۆیدا، لە ئێستاشدا بەشێوەیەکی دیکە و لە بارودۆخێکی تردا ڕووبەڕووی هەر پرۆژەیەکی تری ئەدەبی و هونەری سۆشیالیستی ئەبنەوە. هەر بۆیە لەئێستادا هەڵسەنگاندنی ئەزموونی حەلقەکە و ڕابەر پێوستە ببێتە وانە و کەڵکی لێوەربگرین.

وانەکانی ئەدەب و هونەری ڕاپەرین لە عێراق
هەمووان بینەری ئەو دیاردەیە بووین کە چۆن بزوتنەوەیەکی هونەری و شیعری و ئەدەبی و تاڕادەیەکێش میوزیکیی هاوکات لەگەڵ (ڕاپەرینی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩)ی ناوەڕاست و خواروی عێراق سەریهەڵدا و بووە بەشێکی ئۆرگانیکی ئەم هەوڵ و تەقەلا شۆڕشگێڕانەیەی جەماوەری کرێکاران و نەداران و لاوان و ژنانی ئازادیخوازی کۆمەڵگە. ئەم تەکانە شۆڕشگێرە ئەدەب و هونەرییە چەند کاڵوکرچ بوو و چەند وەهم و ئایدیای دینی و ناسیونالیستی و عەشایری هەبوو لەوەی کەم نەئەکردەوە کە هەڵقوڵای ڕاپەرینێکی شۆرشگێرانە ئەو چین تۆێژانە بوو کە بۆخۆشی هەڵگری هەمان ئەو وەهمانە بووە.
جێگەوڕێگەی ئەم جۆرە ئەدەب و هونەرە لەوەدایە کە ڕەنگدانەوە و بەشێكی لێکهەڵپێکراوی ڕەوەندی هەوڵ و تەقەلای شۆڕشگێڕانەی نەداران و زەحمەتکێشانە بۆ ڕزگاربوون لەکۆتوبەندی ئابووری و سیاسی و فیکری بورژوازی و ڕژێمە سیاسییە ئیسلامی و ناسیونالیستییەکەی. ئەم ڕەوتە ئەدەبی و هونەرییە بەدەر لەهەموو کەموکوڕییەکانی هاتنەدەنگ بوو لە فۆرمی تایبەتی خۆیدا بەرامبەر گەندەڵی، نایەکسانی، زۆڵم و زۆر، ئیغتراب و بێکاری گەنجانی کچ و کور، و سەرکوت و کۆنەپەرستی دەسەڵاتی حزبە ئیسلامی و قەومییەکان. سەرهەڵدانی ئەدەب و هونەری شۆڕشگێڕانە لە کاتی ڕاپەرین و شۆڕشدا هەردەم دیاردەی ئۆرگانیکی پرۆسەی شۆڕشگێرانەی ناو کۆمەڵگەیە بۆ هاتنەدەر لە کۆتوبەندی نیزامی چینایەتی و فۆرمە سیاسی و فیکرییەکانی. هەر بۆیە ئەرکی کۆمۆنیستەکانە بەوپەڕی توانایانەوە لەهەوڵی بەرەوپێشبردنی بن و لە ڕاستای ڕزگارکردنی لە وەهمەکانی کاربکەن.
ئەم بزوتنەوە ئەدەبی و هونەرییە بەهۆی زاڵی کلتوور و ئایدیۆلۆژیای بورژوازی و ڕەوتە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئیسلامیزم و ناسیونالیزم و لیبرالیزم، و سەرکوتی ڕاپەرین و پاشەکشەپێکردنی خۆیناویانەی، نەیتوانی ببێتە کلتوور و ئاڕاستەیەکی هونەری و ئەدەبی بەهێزی کۆمەڵایەتی و کاریگەر، بەڵام تیانەچووە و بەهەودا بەرزنەبووەتەوە، بەڵکوو بووەتە بەشێک لە هونەر و ئەدەبی شۆڕشگێڕانە لەعێراقدا هەرچەندە لە ئاستێکی کەمیشدا بێت. یەکێک لە میکانیزمەکانی بورژوازی دەسەڵاتدار ئەوەیە کە ئەم بزوتنەوەیە ئینتیگرە بکاتەوە بە ئایدیۆلۆجیای زاڵی ئەم چینە و بە ئارامی بیپوکێنێتەوە و دەرگاکانی گەشەسەندنی لێبگرێت و ئیمکانیاتێكی گەورەی دارایی بخاتە گەڕ تا ئەدەب و هونەرێكی ئاڵۆز و بێ گیان و دوور لە دڵی مەسەلەکانی ئازادی و ڕزگاربوونی ئینسانەکان برەو پێبدا. هەمان ئەم میکانیزمە لە بواری ئەدەب و هونەردا پێشتر لە بواری سیاسیدا و بەشێواز و فۆرمێکی تر، بۆرژوازی بەوپەری توانایەوە بەکاریهێناوە لەبەرامبەر هەر ئەم ڕاپەرینەدا. هەروەک بینیمان بۆرژوازی دەسەڵاتدار لە سەرتاسەری عێراقدا هەتا ئێستاش لە هەوڵدایە ئاکامەکانی ئەو زەڕبەیەی کە (ڕاپەرینی ئۆکتۆبەر) گەیاندییە ستراکچەری سیاسی و فیکری ئیسلامی سیاسی و تایفەگەرێتی و ئەو زەڕبانەش کە ڕاپەرینە جەماوەرییەکانی کوردستان گەیاندیانە ناسیۆنالیزمی کورد و دەسەڵاتەکەی ئێحتوا بکەن و ئینتیگرەی بکەن بە ڕژێمی بورژوا ناسیونالسیت و ئیسلامیستی ئەمڕۆی عێراق و کوردستانەوە.
بەبڕوای من؛ ئەوە ئەرکێکی دەستبەجێی کرێکارانی پێشڕەو و کۆمۆنیستە، کە سیاسەتی بەرەوپێشبردنی ئەم سەرهەڵدانە ئەدەبی وهونەرییە بگرنەبەر و پیادەی بکەن و بەهێز و تواناوە لەبەرامبەر هەوڵەکانی ئینتیگرەکردنیان بەکلتوور و ئایدیۆلۆژیای زاڵی بورژوازییەوە ڕابوەستن. هەر بەو پێیەش ئەرکی دەستبەجێ کۆمۆنیستی لەم ڕاستایەدا ئەوەیە کە ئەم جوڵە هونەرییە بە ئاسۆیەکی سۆشیالیستی و ئازاد و کراوەی ئینسانییەوە ئینتیگرە بکاتەوە بەبزووتنەوەی بەکردەوەی چینایەتی سۆشیالیستانەی کرێکاران و سەرجەم نەداران و ستەملێکراون. ئەم خەباتەی بواری ئەدەبی و هونەری بەشێکی تەواواکاری خەباتی ئایدیۆلۆژی پرۆلیتاریایە کە ئەمەی دواییش بەشێکی جیانەکراوەی خەباتی چینایەتی کرێکارانە.

وتەی کۆتایی
(حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست) هەوڵ و تەقەلایەکی سەرەتایی گرنگ بوو لەو هەلومەرجەدا و بە هەموو بەربەستەکانی بەردەمی، لە ڕاستای وەڕێخستنی ڕەوت و ئاڕاستەی ئەدەب و هونەرێکی پیشکەوتنخوازانە و سۆشیالیستی و شۆرشگیڕانە لە ئاستێكی کۆمەڵایەتیدا. بایەخی ئەم حەلقەیە و گۆڤاری (ڕابەر) لێرەوە مەزەنە ئەکرێت و هەر لێرەشەوەیە کە زەرورە ڕۆژنامەی ڕەوت لەم بوارەدا و لە پەیوەند بە “بانیژەی ئەدەب و کلتوور”ەوە، پەیگیرانە لەهەوڵی بەرەوپێشبردنیدا بێت. “بانیژەی ئەدەب و کلتوور” ئەتوانێ پلاتفورمێکی ئەدەب و هونەری سۆشیالیستی و ئینسانیی بێت کە هاوکاری و ئازادی ئینسانەکان لە خۆدا بەرجەستەبکاتەوە.
هیوادرام “بانیژەی ئەدەب و کلتوور”ی ڕۆژنامەی “ڕەوت” بتوانی پێشڕەوی گەورە ئەنجام بدات و ئاسۆیەکی فراوان بکاتەوە لەبەردەم بزوتنەوەیەکی ئەدەبی و هونەری سۆشیالیستی و ئازادیخوازنە و ئینسانی بەتوانادا.
٢٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

تێبینییەکان:
(١)حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست، حەلقەیەکی ئەدەبی کۆمۆنیستی بوو لەهەناوی بزووتنەوەی چەپی نوێی کوردستانی عێراق لە ساڵی (١٩٨٧) بە دەستپێشخەری هاوڕێیان (نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد – هۆشەنگ) و (جەمال کۆشش) و (عەبدوڵا سڵێمان – مەشخەڵ) لە شاری (هەولێر) هاتە دامەزراندن. ئامانج لەم حەلقەیە برەودان بوو بە ئەدەبی کرێکاری و کۆمۆنیستی. ئەم حەلقەیە تا ئەو ڕۆژەی لە چالاکی وەستا، یانزە (١١) ژمارە لە گۆڤاری (ڕابەر)ی بڵاو کردەوە. ساڵی (١٩٨٨) ئەم حەلقەیە پەیوەست بوو بە ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست)ەوە.
(٢) بە هۆی نزیکیم لە (بژار)ی شاعیر کە برامە تۆزێک زانیاریم پەیداکردبوو لەسەر تێڕوانینی مارکسییەکان لەسەر ئەدەب و هونەر کە زیاتر لەو کتێبانەی کە ئاماژەم پێدان وەرمگرتبوون و لە موناقەشەکانی نێوان من و (بژار) لەسەر ئەدەب عەکس ئەبووەوە. (بژار)ی شاعیر، کە ئەو کات ناوی شاعیرییەکەی “جەلال شکۆ” بوو، هەلێکی بۆ ڕەخسا کە تەلەفزیۆنی کەرکووک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ئەنجامبدات لەسەر ئەدەب و شیعر، گەر هەڵە نەبم سالێ (١٩٨٤) بوو. ئەڵبەتە هاوڕێیەکی شاعیری نزیکی خۆی بەڕێز (جەماڵ غەمبار) کەئەو کات بەرنامە ئەدەبییەکەی تەلەفزیۆنی پێشکەش ئەکرد؛ چاوپێکەتنەکەی لەگەڵ (بژار)دا ئەنجامدا. پێش ئەوەی (بژار) بچێت بۆچاوپێکەتنەکە؛ موناقەشەیەکی تێروتەسەلمان کرد و لەسەر ئەوە بڕاینەوە کە بەهۆی ئەوەی لە چاوپێکەوتنەکەدا ناتوانێ بڵی ئەدەب ئەبێ لایەنگریی سیاسی حزبیی شۆرشگیرانەی هەبێت، کە ئەو کات هەردووکمان بڕوامان وابوو، چونکە ڕەنگە تووشی گرتن بێت لە لایەن رژیمی (بەعس)ەوە، باشترە جەخت لەسەر ئەوە بکات “کە هەر ڕەوت و ئاڕاستەیەکی ئەدەبی و جوانناسی فەلسەفەیەکی لە پشت ڕاوەستاوە” و (بژار) لە چاوپێکەتنەکەیدا ئەمەی وتەوە و کردییە تێزی ئەسڵی چاوپێکەوتنەکە و بەجوانی و سەرکەوتووانە دەریبڕی و بەرنامەکەى بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی تاڕادەیەک باشی هەبوو. دیارە ئەو کات هەردووکمان هاوڕاش بووین لەسەر ئەو بیرۆکەیە کە فەلسەفەیەک لەپشت هەر ئاڕاستەیەکی جوانناسییەوە هەیە. ئەم بیرەوەرییەم بۆیە لێرەدا هێناوەتەوە تا نیشانی بدەم کە تێڕوانینی ئەو کاتی من چۆن بووە لە سەر ئەدەب و هونەر و چۆن ئەم تێڕوانینەم هەر مابوو کاتێک کە گۆڤاری “ڕابەر” لە ساڵی (١٩٨٧)دا دەرچوو.
(٣) بۆ زانیاری خوێنەر: نووسینە سیاسییەکانی ڕێکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست) زیاتر هاوڕیان (موئەیەد ئەحمەد) و (نادر عەبدولحەمید) و (عوسمانی حاجی مارف) ئامادەیان ئەکرد، و دواتر (مەیسون عەبدولجەبار) و (سورەیا تاهیر) و (شیرین عەبدوڵا) بە تایپ ئەیانوسینەوە و ئەنێردرا بۆ چاپخانەی نهێنی ئەم رێکخراوە کە لە لایەن هاوڕێ (عەبدوڵا ساڵح) و هاوژینەکەی هاوڕێ (سەمیرە عەبدوڵا) و هاوکاری تەکنیکییان هاوڕێ (وریا عەبدوڵا) بەرێوە ئەچوو. یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی “پڕۆلیتاری” بەچاپ گەێنرا لە ڕۆژی یەکی ئایاری (١٩٩٠)دا چاپکرا، و پێشتریش لە مانگی شوباتی (١٩٨٩)وە هەموو نووسراوەکان و تەرجەمەکانی ئەم ڕێکخراوە و بەیاننامەکانی بە کوردی و بە عەرەبی چاپ ئەکران. سێ نامیلکەی سیاسیمان دەرکرد بەچاپ کە (موئەیەد ئەحمەد) نوسیوونی پاش پاکنووس و پیاچوونەوەیان لە لایەن هەردوو هاوڕێیان (عوسمانی حاجی مارف) و (نادر عەبدولحەمید)؛ “جیاوازییەکانمان لە کوێوە سەرچاوە ئەگرن” (سەرەتای شوباتی ١٩٨٩)، “بەشی یەکەمی بەرنامەی موشەخەس یا بەرنامەی ئەنتەرناسیۆنال” (سەرەتای ئایاری ١٩٨٩) و “بەشی دووهەمی بەرنامەی موشەخەس یا بەرنامەی ئەنتەرناسیۆنال” ( کۆتایی ئاب ١٩٨٩).




“بیرمەند”ی ناشۆڕشگێڕ… عوسمان حاجی مارف

گەورەترین و جوانترین پەیکەر بۆ مارکس و ئه‌نگڵس لە ناوەڕاستی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیادا دانراوە. دانانی ئەو پەیکەرە بەو مەبەستە نمایش نەکراوە، کە مارکس و ئه‌نگلس وەک نمونەی دوو شۆڕشگێڕ و ڕابەری خەباتی پرۆلیتاریا بۆ شۆڕشی سۆشیالستی بناسرێن، بەڵکو بەگشتی بۆرجوازی لە هەوڵی ئەوەدایە وێنایەک لەسەر مارکس و ئه‌نگلس بدات بەدەستەوە و بیانناسێنێت، کە دوو بیرمەندی بە توانا و بە بایەخی ئەڵمانین لە بواری فەلسەفە و ئابوریدا. هەڵبەتە گومان لە بیرمەندی ئەو دوو خەباتگێڕ و شۆڕشگێڕە نییە، بەڵام ئەوەی مارکس و ئه‌نگلس نەیانتوانی لە ئەڵمانیا بەردەوامی بە ژیانیان بدەن، هۆکارەکەی ئەوە نەبوو کە بیرمەندن، بەڵکو هۆکاری دوورخستنەوەیان لەسەر خەبات و کاری سیاسی و شۆڕشگێڕانەیان بوو لە بەرانبەر سیستەمی سەرمایەداریدا.
با لەوە گەڕێین بۆرجوازی چۆن پێناسەی مارکس دەکات، سەیر لەوەدایە کەسانێک لە کۆمۆنیست و چەپ و خۆ بە مارکسیزانیش لە ژێر کاریگەری هەمان ئەو وێنایەدان، کە بۆرجوازی مارکسی پێ پێناسە دەکات. گەر بەشێکیان ڕاستەوخۆ وەها نەڵێن، بەڵام لە جۆری مامەڵە و بیرکردنەوەیان لە هەڵسوڕانی سیاسیدا نیشانی دەدەن، کە پێیان وایە مارکس ماوەیەکی درێژ چۆتە خەڵوەتەوە و لێکدانەوە و شیکردنەوە و دراسەی کردووە و دواتر بۆتە بیرمەندێکی سەرکەوتووی وەها، کە وەک ڕابەرێکی خەباتی سۆشیالیستی دەرکەوێت. ئەم وێنایە بەو مانایە دەتوانین بیناسین، کە پەیوەندی نێوان پراکتیک و فکر نابینێت و لێکیان جیا دەکاتەوە، یان دەیەوێت پڕۆسەی تەکامولی فکری تەواو بکات و دواتر بڕواتە ناو ناسنامەی سیاسی خۆی و گروپەکەیەوە. بۆیە یەکلایەنە ئەولەویەت بۆیان لێکدانەوە و شێکردنەوە و دراسەیە، بە جۆرێک فکر پێش پراکتیک دەخەن. هەر بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە ناو دنیای ئەفکار و بە وێنەی بیرمەندێک خۆیان نیشان دەدەن، ڕۆڵی خۆیان ڕۆشنگەریە و ئەرکی کەسانی ترە پراکتیکەکەیان بۆ ئەنجام بدەن.
ئه‌مساڵ لە هەفتەی مەنسور حکمەت لە لەنده‌ن باسێکم پێشکەشکرد و تێیدا مەبەستم بوو ئەوە ڕوونبکەمەوە، کە چۆن بۆرجوازی مارکس وەک ئابوریناسێک دەناسێنێت، بە هەمان شێوە هاوڕێیانێک دوای سی ساڵ زیاتری خەباتیان لە ڕیزەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، بەو دەستەواژەیە چوونەدەرەوەی خۆیان لە حزب ڕاگەیاند، کە مەنسور حکمەت “مارکسیەکی هاوچەرخە”، لە لایەک سنوربەندی فکری سیاسی ناڕۆشنی خۆیان لە بەرانبەر چەند بابەتێکی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا ڕادەگەیەنێن، لە لایەکی تریشەوە خۆیان لە گشتیەتی باسە فکریەکانی مەنسور حکمەت نادەن. هەربۆیە ناچاربوون وەک “مارکسیەکی هاوچەرخ” بیناسێنن. واتە تەنها ناساندنی حیکمەتە وەک مارکسیزانێک، نەک مارکسیەکی پراکتیکی و شۆڕشگێڕ.
پێداگری من لەسەر ڕۆڵی سیاسی مەنسور حیکمەت لەو شوێنەوەیە، کە وەک ئینسانێک لە دەورانی خۆیدا چەندە کاریگەری جددی لەسەر باس و مەسەلە فکریەکان دانا، ڕۆڵ و کاریگەری و ئەزمونی کاری سیاسی و پراکتیکی کۆمۆنیستی ئەو چەند قات زیاتر بوون لە باسە فکری و سیاسیەکانی. مەنسور حیکمەت مارکسیەکی پراکتیکی و شۆڕشگێڕە، نەک “مارکسیەکی هاوچەرخ”. بەکارهێنانی هاوچەرخ مانای سوڕانەوەی ئەو هاوڕێ کۆمۆنستانەیە لە بازنەیەکدا، کە ناتوانن ئامراز و ئایندە و پێداویستیەکانی شۆڕشی کرێکاری بەرجەستەکەنەوە لە ژیانی سیاسی خۆشیاندا. مەنسور حیکمەت هەمان وێنا لەسەر لینین دەدات، کە مارکسیەکی پراکتیکی و شۆڕشگێڕە، نووسراوەکانی لینین ئەو مانا و پێگەیەی هەیە، کە پراکتیکی سیاسی دەباتە پێشەوە. لە بەرانبەر لینیندا هەتا بۆرجوازیەکانیش سەرسامن بە دەوری ڕابەری و پراکتیکی شۆڕشگێڕانەی.
هەر لە دوای دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقەوە لە سەرەتای نەوەتەکانەوە کەسانێک لەسەر بنەمای ئەوەی باوەڕیان بە ڕابەری ئەوکاتەی حزب نەبوو، دوای کێشمەکێشێک لە ڕیزەکانی حزب چوونە دەرەوە و ڕێگایەکی تریان گرتە بەر و بۆ یەکەم جار دەستەواژەی “مارکسیزمی هاوچەرخ”یان لە بەرانبەر مەنسور حکمەتدا بەکارهێنا. دواتر ڕێگایەکی جیاواز لە کۆمۆنیزمی کرێکارییان گرتە بەر و تا ئێستاش ڕێگای خۆیان نەدۆزیوەتەوە و باسێکیشیان لەسەر “مارکسی هاوچەرخ” نەما. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کەسانێک، کە لە نەوەتەکانەوە وەک هەڵسوڕاو و ڕابەری کۆمۆنیزمی کرێکاری خۆیان دەناساند، خۆیان بە پابەندبوون بە دەوری ڕابەری مەنسور حیکمەت تەداعی دەکردەوە، کەچی دوای سی ساڵ زیاتر لە خەباتی سیاسییان لە کوتوپڕێکدا و بێ پێشینەی خستنەڕووی بابەتێکی فکری سیاسی، نەک لە ڕیزەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری چوونە دەرەوە، بەڵکو خەریکن دەگەڕێنەوە بۆ بیروبۆچونێک، کە پێش ساڵانی نەوەتەکان خۆیان ڕەخنەکانیان لەو بیروبۆچونانە قەبوڵ کردووە. واتە خۆیان تەواو بێبەری دەکەن لە ئەزمون و پراکتیکێک، کە زیاتر لە سێ دەیە لە بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا هه‌یانووه‌. هەڵبەتە ئەم ئاڵوگۆڕە لە بۆچوون و کاری سیاسیدا تاوان نییە و مافی هەرکەسێکە ژیانی سیاسی خۆی هەڵبژێرێت و دیاری بکات، بەڵام پێموایە دوای سی ساڵ پەشیمان بوونەوە لە خەتێکی فکری سیاسی، کە تەجروبەیان کردووە و ناساندنی مەنسور حیکمەت وەک “مارکسیەکی هاوچەرخ”، ئیتر ناتوانن جێگای متمانەی ئەوە بن، کە وەک ڕابەرێك چاویان لێ بکرێت.
لە ڕاستیدا کاتێک مرۆڤ نزیک بە هەموو تەمەنی خۆی بە هەڵە دوای ڕێباز و بزووتنەوە و نەریت و خەتێکی فکری سیاسی کەوتبێت، ئیتر تازە چەند تەمەن و کات و فرسەتی بۆ دەمێنێتەوە، تا خەت و ڕێباز و نەریتێکی تازە بگرێتەبەر و بەرەوپێشەوەی ببات؟! لەوەش گرنگتر ئایا مرۆڤ، کە لە بەشی هەرە گەورەی تەمەنی بەسودی خۆیدا ئەزمون و ڕێگایەکی هەڵەی هەڵبژاردبێت و بە هەڵدێردا چوبێت، ئاخۆ چی زەمانەتی ئەوە دەکات دوای چەند سال دیسان لە خەت و ڕێبازە تازەکەشی پەشیمان نەبیتەوە و دیسان نەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر؟!
بەجیا لەوەی هەر سەرنجێک لەسەر وێنای “مارکسیزمی هاوچەرخ” لەسەر مەنسور حکەمەت دەدرێت، گەر هاوڕێ سامان کەریم کەمێ بە دیقەتەوە سەرنجی بدایە، باش دەیبینی، کە من خۆی و دوو هاوڕێکەیم نەخستۆتە ڕیزبەندی ئەو کەسانەی پێناسەی مەنسور حکمەت بە “مارکسیستی هاوچەرخ” دەکەن و ئەو بە هەڵە ئەو ڕستەیەی منی بەرانبەر بە خۆی لێکداوەتە، بەڵکو دەڵێم سەیرەکە لەوەدایە کەسانێکیش هەن پێناسەی خۆیان دەکەن بە “مارکسیزمی هاوچەرخ”. ئەمەش بە ڕاستی پێویستە جێگای سەرنجێکی قوڵتر بێت لەسەر ئەو هاوڕێیانە، چونکە جگە لەوەی پێشوەخت نیشانی بدەن مەشغەڵەیان چیە، ئاشکرایە بە خەیاڵاتێک، کە بۆخۆیان داناوە “هاوچەرخن”. مانای ئەوەیە جگە لەوەی خۆیان وەک ئەهلی فکر دەناسێنن، ناکرێ مانایەکی تریان لێوەربگرین، چونکە پێشوەخت بڕیاریانداوە “مارکسیزمی هاوچەرخن”، نەک مارکسیەکی پراکتیکی. لە باری غروری فکریەوە بێ هیچ دەور و بەرهەمێك خۆیان لە پێش هەموو کۆمۆنیست و گروپێکەوە دەبینین. بۆیە پێویستی نەدەکرد هاوڕێ سامان ئەوەندە لەسەر فکر و پراکتیک بنوسێت و بەڕاست و چەپدا بکەوێتە ڕەخنە لەسەرئەزمونی حزبی کۆمۆنیزمی کرێکاری، چونکە هەر بە ناوی (ئاڕاستەکەیدا) دیارە فکر و پراکتیک جیا دەکاتەوە و لە قوڵایی فکرەوە ئاڕاسته‌کەی دەباتە سەر پراکتیک. بۆیە ئەولەویەتی کارەکانی، کە بۆ خۆی داناوە گوایە خەریکی “نوسین و کتێب دەرکردن و لێکدانەوە و شیکردنەوە و تەفسیرکردن” دەبێت. واتە ڕۆشنگەری کردووە بە ئەرکی خۆی، کە لەو بارەیەشەوە تا ئێستا جگە لە ناڕۆشنی هیچی تری نەداوە بەدەستەوە. بۆیە دوای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆی، کە نادیارە کەی بەم ئەرکە هەڵدەسێت و کەی تەکامولی دەکات، پاشان دەیەوێت “پڕۆلیتاریا ڕۆشنکاتەوە بۆ خەباتی سۆشیالیستی”. واتە هاوڕێ سامان بیردەکاتەوە و دەنوسێت و کەسانی تریش پراکتیکەکەی بۆ ئەنجام دەدەن. ئەمەش نمونەی “بیرمەندێکی ناشۆڕشگێڕە”. ئەم جۆرە لە بیرکردنەوە لە دنیای خەباتی سیاسی نمونەیان هەیە، کە جگە لە کاریکاتۆرسازی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت. هەروەها وەک”بیرمەندی” بێکار و ناشۆڕشگێڕ ناتوانێت لە ڕیزی هیچ جۆرە خەباتێکی سیاسی کرێکاران و جەماوەریدا جێگایەک پەیدا بکات، تەنها بە زەڕەبین بە دوای کەموکوڕی هەڵسوڕانی سیاسی ناکرێکاریدا دەگه‌ڕێت و خۆی لێ دەپارێزێت. ئەو حزبەش لە نەخشە و بیرکردنەوەی تایبەتی هاوڕێ ساماندایە، دەمێکە کەسانی تر سپاردویانەتە دەست قەدەری هوشیارکردنەوەیەک بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت پڕۆلیتاریا تێبگەینن.
نوسراوەکەی هاوڕی سامان گوایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ڕستەیەی منە، کە لە هەفتەی حیکمەتدا کردومە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی کردووە بە بەهانە و فرسەتێک بۆ دەربڕینی چەندین مەسەلە کە پەیوەندییان بە باسەکەی منەوە نییە. بۆ خۆشی بە هەڵە چۆتە ناو باسەکەوە، بەڵام بەداخەوە کەوتۆتە ناو فەزایەکەوە زۆرتر نیشاندانی نەفرەتە بەرانبەر حزب، کە هاوڕێ سامان تەمەنێک لە سەنگەریدا کاری کردووە و ئێستا پێداچونەوە بە ڕێبازەکەی دەکات! پیداچوونەوە خۆی لە خۆیدا هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام نەفرەت بۆچی؟! هەموو ئەو نمونانەی باسی کردوون بەڕاستی جێگای باس و سەرنجن، بەڵام ئەوەی زۆرترسەرنجڕاکێش و نابەجێیە، دەڵێت “من ئاگام لەوە نەبووە، کە بڕیار دراوە واحدی حککا بچیتەوە بۆ ئێران”. ئاشکرایە لە پشتی ئەم ڕستەیە کۆبەند و لێکدانەوەیکی تر لە هێرشی ١٤/٧ی یەکێتی بۆ سەر حککع لە بیرکردنەوەی تازەی هاوڕێ ساماندا خۆی مەڵاسداوە. پێش هەرشتیک پێدەچێت هاوڕێ سامان دوای ٢٢ ساڵ گەیشتبێت بە باوەڕهێنان بە پاساوەکەی تاڵەبانی، کە گوایە بە ڕادەی سەرەکی بە هۆی ئەو جەوله‌یەوە پەلاماری حزبی ئیمەیان داوە! بەداخەوە ئەمە دەچێتە خانەی پاساودانی هێرشەکەی یەکێتی و پەردەپۆش کردنی ماهیەتی دژی کۆمۆنیستی و دژی ئازادی و سەرکوتگەری یەکێتیەوە. تەنانەت دەعوانامەکەی نەزەر عەلی ئەکبەریش نادیدە دەگرێت، کە دەڵێت ئەم حزبە دەبێ قاچاغ بکرێت لەسەر ئەوەی یاسای یەکسانی ژن و پیاوی ڕاگەیاندوە، کار بۆ جیابوونەوەی کوردستان دەکات و ئاوارەی عەرەبی پەناداوە… بەداخەوە ئەم پێداچوونەوەیەی هاوڕێ سامان لە لێکدانەوەی خودی ئاسایش لە دواترە. ئایا سەرەتای بەهانەگیری یەکێتی، واتە ڕفاندنی هاوڕێیان عمار و یوسف و فهد و داتاشینی تۆمەتی قەتل بۆیان لە چەند مانگ پێش هێرشی ١٤/٧، هەر بەبۆنەی گەڕانەوەی هێز بوو بۆ ئێران؟! هیرشی ١٤/٧ روداوێکی لە ناکاو نەبوو کە دوای چوونەوەی هێز بۆ ئێران ئەنجام درابێت، بەڵکو چەندین جار بەبێ ناردنەوەی هێزیش بۆ ئێران، یەکێتی هەمیشە لە کەمیندا بوو بۆ پەلاماردانی حزب، هۆکاره‌کەشی لە بنەڕەتدا دژی کۆمۆنیست بوون و دژی ئازادی بوەنی یەکێتی بوو، بەلام هەر جارە و پاساوێکی دادەتاشی. لە دوای هه‌ڵبژاردنی شارەوانیەکانەوە دەورەیەکی تر لە کێشمەکێش و شەڕفرۆشتن بە حزبی ئێمە لە لایەن یەکێتیەوە دەستی پێکرد. سەرەتا هەڕه‌شە و بەیان دەرکردنی ئاسایش، پاشان ڕفاندنی هاورییانی عەرەبزمان و دواتریش هێرشی ١٤/٧. سەیرە بە حزوری هاوڕێ سامان چەندین جار باس و لێکدانەوەمان لەم بارەیەوە کردووە، کە یەکێتی بەهەر پاساوێک بوایە، بڕیار و پلانی هەبوو زەڕبەیەک لە حزبمان بدات. نەوشیروان ڕاشکاوانە دانی بەمەدا نا، لەو دانیشتنە لەگەل نەوشیروان، ئێمە هەموو بیانوەکانمان بڕی و سازشمان کرد لە پێناو ئەوەی بەر بە هێرشەکەیان بگرین. بەڵام ڕێک ئەو کاتەی ئێمە بیانوەکانی ئەوانمان بڕی، بڕیاری دا لێمان بدرێت.
بۆچی هەردوای ئەو ڕووداوە بە دوو مانگ کەجەلسەی ڕابەری هەردوو حزب بە ئامادەیی هاوڕێ سامان و خودی منصور حیکمەت ڕێک بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو ڕووداوە و چی کردن بەرپا کرا، گەر هاوڕێ سامان ئەو کارە بە هەڵەیەکی کوشندە دەزانێت، بۆ حەرفێکی نەگوت، کە بۆنی ئەم قسانەی لێ بێت. کەچی ئێستا چوەتە دەرەوە و لەو دوورەوە ئەیەوی نیشانە بگرێ و مەسئولیەتی ئەو هێرشەی یەکێتی بخاتە سەر حزب و هاوڕێیانی تری، بەو پاساوەی چونکە ئەو ئاگای لێ نەبووە. ئایا هاوڕێ سامان ئاگای لەوە نەبوو کە حککا بەرنامەیەکی هەبوو بە ناوی (ڕابەرانی کۆمۆنیست لەناو خەڵکدا) و چەندین جار هێزی ناردەوە بۆ ئیران؟ ئەمە بە جددی زۆر ئۆپۆرتۆنیستی و جێگای داخ و ئەسەفە! ئایا نەبونی ئەو لە مەکتەبی سیاسی پاساوە بۆ ئەم مەسەلەیە؟! ئایا ٢٢ ساڵ کات پێویست بوو تا هاوڕێ سامان بەم هەڵسەنگاندنە قوڵە بگات؟
ئەگەر ئەو کاتە هاوڕێ سامان مەکتەب سیاسی نەبووە، خۆ لە بیست ساڵی دوای ئەو ڕووداوە نەک مەکتەب سیاسی، بەڵکو سەرۆکی م.س. و سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیش بووە، چەندین کۆنگرە و پلنیۆم و کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی و کادران و …هتد. ئەنجام دراوە و بە نووسین بۆچوون و لێکدانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە. بەڕاستی سەمەرەیە، لە ماوەی ئەو بیست ساڵەدا هیچ کاتێک ئەم تێڕوانینەی نەدرکاندووە و تەنانەت ناڕاستەوخۆش ئاماژەیەکی لەم جۆرەی نەبووە.
هاوڕێ سامان ل ەسەرەتای نوسینەکەیدا وا نیشاندەدات کە ئامادەی جەدەل و ڕەخنەگرتنە، بەڵام شێوازێک کە ئەو پەیڕەوەی لێکردووە نە جەدەلە و نە ڕەخنەگرتن. جەدەل و ڕەخنەگرتن خۆی لەخۆیدا ئەرکێکی زەروری کۆمۆنیستەکان و خەباتی چیانیەتیە، بەڵام بەو مەرجەی کەسەکان خۆیان لە دڵی ئەو کێشمەکێشانەدا قەراریان گرتبێ و ڕووی لە یەکگرتن و گەشەی خەباتی کۆمۆنیستەکان و هەڵگرتنی بەربەستەکانی پێشڕەوی خەباتی چینایەتیان بێت. بەڵام ئەوەی سامان کەریم ئیستقبالی لێکردوە، شیوازێکە بۆ ئەستۆپاکی حساباتی شەخسی خۆی لە ڕابردوو. ئەمەشی بە غرورێکەوە كردووه‌، کە بەڵکو وەک “بیرمەندیك” چاوی لێ بکرێت. نمونەی ئەم جەدەل و ڕەخنەگرتنەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەسەر مەسەلەکانی وەک ڕیفراندۆم، جەنگی موسڵ و کۆڕۆنا، ئەوەی سەلماندوە، کە ئەو بە دوای “ڕای شەخسی” خۆیەوەیەتی، لەک اتێکدا بە دەیان لاپەرە وەڵام بە بۆچونەکانیدا ڕەشکراوەتەوە، کەچی تازەبەتازە بە تەحریفکردنی باسەکەنەوە ڕای خۆی دووبارە دەکاتەوە. بۆیە هەر جەدەلێک لەگەڵ هاوڕێ ساماندا کوتانی ئاوە لە دەستکەواندا.
بە دڵنیایەوە ئێمە پێشوازی لە هەڵسەنگاندنی ڕەوتی خەباتی ڕابردووی حزب و جوڵانەوەکەمان دەکەین و لەوەش ناترسین هەڵە و کەموکورتیەکانمان چی بوون، چونکە ئەمە بۆ ئێمە پێداویستیەکی بردنەپێشەوەی خەباتی چینایەتی و کۆمەڵایەتییە. تەنانەت خۆشمان بە بەرپرسیار لە هەموو لایەنە باش و خراپەکانمان دەزانین و بە کردەوەش بەردەوام حزب و بزووتنەوەکەمان لە بەردەم ڕەخنەدا داناوە. بەڵام ئەوەی سامان کەریم دەستی بۆ بردوە، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی مێژویەکی ٢٧ ساڵە و گوایە بە پەشیمان بوونەوەی لە ناکاو و بێ پێشینەدا لە کۆمۆنیزمی کرێکاری و خۆهەڵخستنی وەک “بیرمەندێک” دەتوانێت لەم بەرپرسیارێتیە ڕزگاری ببێت. ئەمەش هەقیقەتی سەرەکی ئەو جەنگەیە، کە لە نێوان”تیۆر و پراکتیدا” بەڕێی خستوە. کۆبەندێکیش کە لە پێداچونەوەیدا بەرانبەر بە مێژووی کار و خەباتی گرتویەتیەبەر، ئەو ئەنجامه‌مان پێدەڵێت، کە تەنها ڕووکەشی ڕووداو دەبینێت و لە هەمان ڕووکەشییا تەفسیری دەکات. بەم جۆرەش نەک نا”شۆڕشگێڕە”، بگرە “بیرمەندیە”کەشی لە خۆی حەرامکردووە.
كۆتایی ته‌موزی ٢٠٢٢




[مەکە له مەککە مینەی نانەجیب کە هۆشت هەر لای مەمکە]… پێشەوا کاکەیی

لە هاموشۆدام،
ڕەفتارم جیاوازە لەوەی دەگوزەرێ لەناو ئەم ئایین‌ و مایینە، مایینە،
خەڵکی سوارى خۆی دەکا و جووتەی پێ داوێ؛
کە ورد بووینەوە
هەریەکە لە جێی خۆیەوە دەڵێ
ئاخ لە داخی کەللە و دڵی سوارچاکان کە پڕی ئاینوئۆینە!
هەریەکە باسی ماریفەتی خۆی دەکا،
بێ ئەوەی زمانی
جووتێک بەنێو بیریدا بکا و بیکێڵێ.
کارم بە ڕوانینیان نەداوە
من ڕۆچوومەتە ناو خۆمەوە،
ئیمانم بەهێزە و ناچمە ناو تەشقەڵەی ئەم دین‌ و مینە، ئاخ مینە!
مینەگیان، وای کە دوورم لە مینا!
(مینا ناز، ناز نازدارە مینا٭)

مینەگیان!
کە چوویت و هاتیەوە لە مەککە،
مەکە و مەمکە بە کافر و ئۆینباز
خۆت دەستت داوە لەو بەردە
تا من دەست نەدەم لەو جووتە مەمکە!
(مینا ناز، ناز نازدارە مینا)
ئیمانم بەهێزە و
حەللاج فێری کردووم چۆن بسووڕێمەوە بە دەوری دڵما!

دەی تۆيش مینە! با هەر بسووڕێیتەوە،
کە هۆش و دڵت لە شوێنێکی دی بێت،
بۆچی خۆت دەخەیتە ژێر پێیەوە؟
بە ملی شکاوت!
من لە جێی تۆ تەریق دەبوومەوە و
دادەپڵیخام!

کە تۆ خه‌ياڵت هەر لای هەنار بێت،
بە شەراب بیت!
من لە جێی تۆ خۆمم دەخواردەوە و
دەتڵیشام!

کە لێوی وشکهەڵاتووت دەکرۆشت،
بە سندانت!
تۆ هەردوو بۆڵووەترێی یارت
ده‌خسته‌‌ زارته‌وه‌ و منیش بە دیارتەوە
ده‌تڵیسام!
هەی مینەی نانەجیب! نا
(مینا ناز، ناز، نازداره‌ مینا)

کە تۆ نەبیت مینا
بێبنەمام، نەمام ئاخ نەمامگیان! نە مام مینە،
هەڵمەبەستە درۆ و بیکەیتە پینە!
لە دڵما دەنێژم نەمام تا ببمە بنەما، گیان مینا!


↩ نیسانی ٢٠٢٢
٭ نیوەبەیتێکی فۆلکۆری کوردییە لە گۆرانییەکی (محەمەدی ماملێ)ـوە وەرگیراوە.




دوو ڕاپۆرتی گرنگ لەسەر کاردانەوەی کەمکردنەوەی هەناردەی غازی ڕوسیا… زاهیر باهیر

دوای کەمکردنەوەی غازی ڕووسی بە ڕێژەی لە سەدا 80 لە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریم یەک-ەوە و بڕیاری کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپی لە سەر خەزنکردن و دەستەگرتنەوە بە غازەوە بە ڕێژەی لە سەدا 15 لە ئێستادا کاردانەوەکەی زۆرە و پێشبینی زۆر واقیعیانە دەکرێت  کە من دەمێکە کردوومن.

بۆ ئەمەش دوو راپۆرت یا دوو وتاری گرنگی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی  ئەو ڕاستیانە دەردەخات.  منیش بە پێویستم زانی کە بیخەمە بەردەم بینەرانی ئەم پۆست و نوسینە.

ڕاپۆرتی یەکەم:

ڕاپۆرتی یەکەم یاخود وتاری یەکەم سەبارەت بە ئەڵمانیایە کە هەر لە ئێستاوە لە 3 شاری گەورەیدا خەریکن بڕیارەکەی کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا جێ بەجێدەکرێت.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە هانۆڤەر یەکەم شاری گەورەیە کە ڕێوشوێنی پاشەکەوتکردنی وزە دەستپێدەکات  و بەرلین ڕوناکی مۆنۆمێنتەکان دەکوژێنێتەوە.  هانۆڤەر لە باکووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەمە بووە یەکەم شاری گەورە کە ڕێوشوێنی پاشەکەوتکردنی وزە ڕابگەیەنێت، لەوانە کوژاندنەوەی غازی ئاو گەرمکردن و دوشکردن و حەمامەکانی باڵەخانە و ناوەندەکانی کات بەسەربردن کە لەلایەن شارەوانی شارەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.

شارەکانی ئەڵمانیا خەریکی کوژاندنەوەی ڕوناکی شوێنەوارە گشتیەکان و گرتنەوەی  نافورە و سەپاندنی دوشێکی سارد بەسەر مەلەوانگە و هۆڵە وەرزشییەکانی شارەوانییەکاندان.  ئەمانە لە کاتێکدایە کە ئەڵمانیا  پێشبڕکێ دەکات بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەی خۆی لە بەرامبەر قەیرانی غازی ڕووسیا کە لە ئارادایە.

بیناکانی شارەوانییەکان لە پایتەختی ویلایەتی ساکسۆنی خواروو تەنها لە 1ی تشرینی یەکەمەوە  تاکو  31ی ئازار گەرم دەکرێن، کە پلەی گەرمی ژوورەکە لە 20C (68F) زیاتر نەبێت، هەروەها بەکارهێنانی یەکەکانی تەندروستی گەڕؤك [مۆبایل] و گەرمکەرەوەی پانکە قەدەغە دەکرێن.  بڕیارە ئەم بڕیاری کەمکردنەوەی وزە و دەستگرتنەوە بە غازەوە دایەنگە و باخچەی منداڵان و  قوتابخانە و خانەی چاودێری و نەخۆشخانەکان نەگریتەوە.

   بەلیت ئۆنای سەرۆکی شارەوانی شارەکە لە پارتی سەوز وتی: “دۆخەکە پێشبینی نەکراوە”. هەموو کاتژمێرێکی کیلۆوات ئەژمار دەکرێت، و پاراستنی ژێرخانی گرنگ دەبێت لە پێشینە بێت.”

شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، شەوی چوارشەممە نزیکەی ٢٠٠ شوێنەواری مێژوویی و بینای شارەوانییەکان لە تاریکیدا داپۆشران، چونکە شارەکە بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی کارەبا سپۆتلایتەکانی کوژاندەوە.   ئەو شوێنەوارانەی پێشتر لە شەودا ڕووناک دەکرانەوە بریتین لە ستوونی سەرکەوتن لە پارکەکەی تیرگارتن، کڵێسای یادەوەری لە بریتشایدپلاتز و مۆزەخانەی جولەکەکان، چی تر وەکو جاران نابن.

دوێنی ڕۆژی 5شەمە حکومەتی ئەڵمانیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە نرخی غاز زۆر زیاتر دەبێت لەوەی کە پێشبینی دەکرا.  بۆ ئەمەش وەزیری ئابووری ڕۆبێرت هەبیسك وتی ”   هێشتا ناتوانین بڵێین لە مانگی نۆڤەمبەردا نرخی غاز چەند دەبێت، بەڵام هەواڵە تاڵەکە ئەوەیە کە بە دڵنیاییەوە چەند سەد یۆرۆیەك لەسەر هەر  هەر ماڵێک زیاد دەبێت

سەرەڕای بەکارهێنانی غاز بۆ کاروباری ئاسایی،  ئەڵمانیا لە سەدا 15 غازەکەی بۆ وزەی کارەبا بەکاردەهێنیت کەواتە کەمی غاز ڕەنگە لەسەر ئەڵمانیا زیاتر بکەوێت تاکو هەندێك وڵاتی دیکە.  لە ساڵی پاردا 2021،  14 وڵاتی ئەوروپی لە سەدا 50ی غازی پێویستیان لە ڕوسیا وەرگرتووە.

شاری میونیك / میونیخ لە باشووری ئەڵمانیا، ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند کە ڕوناکی هۆڵی شارەوانییەکەی لە گۆڕەپانی مارینپلاتز دەکوژێنێتەوە، کە بەزۆری تا کاتژمێر ١١ی شەو ڕووناک دەکرێتەوە و تەنها ئاوی سارد لە ئۆفیسەکانی شارەوانییەکاندا هەیە هەروەها شەوانە نافورەکان دەگرنەوە.

شارەوانی شاری نورنبێرگ سێ لە چواری مەلەوانگەی ناوەوەی خۆی دادەخات کە لەلایەن شارەکەوە بەڕێوەدەبرێن و تا 25 ی ئەیلول لیدۆکانی دەرەوەی بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.

ڕاپۆرتی دووهەم:

لە راپۆرتی دووهەمدا زۆر نهێنی گەورە و نیگەرانی قووڵ ئاشکرادەبێت و چی تر لە لایەن بەرپرسان و دەسەڵاتدارانەوە ناتوانرێت بشاررێتەوە.

بەهۆی ئەوەی کە چی تر خەڵکی لە ئەڵمانیا نایانەوێت ئابلوقەی ئابووری و سزای ئابووری ڕوسیا بدرێت [ وەکو ئەوەی ڕوسیا بە سزاکان بڕوخێت ] ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئاسۆی ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئەڵمانیا لە پاییزی ئەمساڵدا لەسەر نرخی بەرزکردنەوەی غاز دەبینێت.

هەروەها  ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی چاویان لەسەر و سەرنجیان لەسەر توندکردنەوەی هەژموونی  ئێستای سزاکانە بۆیە پێشنیاری توندڕەوتر دەخەنە ڕوو و پێیان وایە  ڕەنگە 20 وڵات بەشداربن لە تێپەڕاندنی سزاکانی کە ئێستا بەسەر ڕووسیادا سەپێنراون.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت ”  لە ئۆکرانیا پوتین بە مووشەک و تانک شەڕ دەکات، لە ئەوروپا بە نرخی غاز شەڕ دەکات

لە لایەکی دیکەوە   ئاندری یەرماک، ڕاوێژکاری سەرەکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، بە ڕوونی ئاگادارە لەوەی کە ڕەنگە ڕای گشتی چۆن بگۆڕێت و دەڵێت هەڵە دەبێت ئەگەر ڕێگە بدرێت شەڕەکە بەرەو زستان بکێشێت.   ئەو پێیوایە دەبێت ئەمساڵ شەڕەکە یەکلایی بکرێتەوە.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەریتانیا کە دۆستێکی نزیکی ئۆکرانایە و دنەی زیاتری دەدات بۆ شەڕ و ماڵوێرانکردنی زیاتر ، تەنانەت پشتگیری سیاسیی ئەم چی تر وەکو پێشتر نابێت و لە لەرزیندا دەبیت ئەگەر قائیمەی غاز لە مانگێکدا سەرکەوێت بۆ 500 پاوەند، چونکە مەترسی ناڕەزایی گەورە دەکرێت  کە ” فەوزای” یەکی گەورە دەبێت .  ئەمە لە کاتێکدا لە ڕوسیا ئەم مەترسیانە یا نییە یاخود کەمە چونکە  مەرج نییە  پوتین  گوێ لە ڕای گشتی بگرێت؛ ئەو خۆی دیکتاتۆرە و خاوەنبڕیارە.

ئێستا ئەوروپا بۆ جێگرەوەی وزەی ڕوسیا هاوار بۆ سعودییە و جەزائیر و عێراق و قەتەر و کازاخستان و نایجیریا دەبات .

ئەڵمانیا کە لە ئێستادا  مشتومڕ لەسەر هەڵەکانی ڕابردووی سیاسەتی دەرەوەی دەکات و مێرکڵ تاوانبار دەکات بەوەی کە ئەڵمانیای بە پاشكۆیی رووسیا هێڵاوەتەوە، واڵتەر ئیشینگەر، دیپلۆماتکاری پێشووی ئەڵمانیا، ڕۆژی پێنجشەممە وتی” لە سیاسەتی ئەمنی، لە سیاسەتی ڕووسیا، لە سیاسەتی وزەدا، ئێمە لە زەمینەی سفرداین و دەبێت لە سفرەوە دەست پێ بکەین.

هەر ئەو هەندێك سیاسی دیکە دەڵێن گەر ئەم بار و دۆخە بەردەوام بێت چی   تر ئەڵمانیا وڵاتێكی پیشەسازی پێشکەوتوو نابێت .

هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاوا هاتووە هەناردەی غازی ڕووسیا لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بە رێژەی نزیكەی چارەكێك كەمیكردووە، بەڵام داهاتەكەی بۆ 11.1 ملیار دۆلار (9.1 ملیار پاوەند) بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەراورد بە 3.6 ملیار دۆلار پێش جەنگەکە.  ئەمە وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەداتەوە کە ئەگەر ڕوسیا هەر ئاوا بە کەمی غاز هەناردەی ئەوروپا بکات خۆی مایەپوچ نابێت؟  لە ڕاستیدا ئێمە زۆر بێ ئاگاین لە وریایی و زۆڵێتی پوتین .  ئەو زۆر باش دەزانێت بەردەوامیدان بە جەنگەکە بە قازانجی ئەو و زیانی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا دەگەڕێتەوە.

ئێستا ئەوروپا بیر لە هێنانەکایەی یاسای نیشتمانی دەکاتەوە و  بیگرێتە بەر  کە ڕێگە بە حکومەتەکان دەدات لە تەجمیدکردنی [بەستنی] سەروەت و سامانی کەسیی ئۆلیگارکەکانی ڕووسەوە لەوێوە دەستیان بە سەردا بگرن..

زاهیر باهیر

29/07/2022

Zaherbaher.com




به‌یت له‌هونه‌ری كوردیدا سامانێكی بایه‌خداری که‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تییه‌… ر‌سوڵ بۆسكێنی

به‌یتی كوردی له‌چیرۆك گه‌لێكی به‌رز پێكهاتووه‌، له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كراو داڕێژراوه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، هه‌ندێك كارئه‌كته‌ری ناسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌شوهه‌وای كلتوری و ناوی كه‌سایه‌تی و شوێن و ناوچه‌ و هه‌رێم بوونه‌ته‌ هه‌وێنی دروست بوونی به‌یته‌كه‌، بابه‌تی ئه‌م چیرۆكانه‌ حه‌ماسی، عیرفانی و عاشقانه‌یه‌، لە خوێندنەوە و لێ وردبوونه‌وه‌ و تاوتوێ ‌كردنی بەیتەكاندا دەتوانین ئاوڕ لەڕابردوومان بدەینەوە و تیشك بخەینە سەر كۆمەڵێك لایەنی شاراوەی ژیانی پێشینیانمان، لەناوه‌رۆكی بەیتەكاندا تێڕوانین و هزر و بیری پێشینیان و دابونەریتە كۆمەڵایەتییەكان و زۆر لایەنی دیكەی ژیانیان بزانین.
دانه‌ری به‌یته‌كان نه‌ناسراون و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار گوتراون، له‌رۆژگاری زۆر کۆنه‌وه‌ له‌ڕێگای چڕینه‌وه‌، ده‌ماو ده‌م له‌نه‌وه‌یه‌ك بۆ ‌نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌و له‌ڕابردوویه‌كی زۆر دووره‌وه‌ به‌به‌یتبێژانی ئه‌مڕۆ گه‌ییشتووه‌، به‌یته‌كان وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر به‌نرخن،‌ وشه‌گه‌لی زۆر ڕه‌سه‌نیان له‌فه‌وتان پاراستووه‌‌، هه‌ندێ له‌ به‌یته‌كان زۆر درێژن و ناوه‌رۆکی زۆربه‌ی به‌یته‌کان به‌سه‌رهاتێك یان ڕووداوێكی مێژوویی و خۆشه‌ویستی نێوان دڵداران ده‌گێڕته‌وه‌.
دارشتنی به‌یته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شیعری جوان و ڕه‌وان، سوار و ئاسان، له‌سه‌ر كێشی خۆماڵی‌ و تایبه‌تی، بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ستێك گوتراوه‌، شێوه‌ی به‌یته‌كان جۆراوجۆرن، جاری واهه‌یه‌ نیوه‌ شیعره‌كانی ته‌واوێك درێژن و جاری واش هه‌یه‌ زۆر كورتن، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵێكدا كێش و مۆسیقا پارێزراوه‌، به‌یتبێژ قافیه‌ی زۆر به‌لاوه‌ ‌گرنگ بووه‌، شیعری بێ قافیه‌ی تێدا نابینتی، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕێك و پێك ناڕوابه‌ڕێوه‌، جاری واهه‌یه‌ زۆر له‌سه‌ر قافیه‌یه‌ك ڕۆیوه‌ و جاری واش هه‌یه ‌هه‌ر تاقه‌ دوو نیوه‌ شیعر له‌سه‌ر یه‌ك قافیه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاسان بووه‌ زۆری له‌سه‌ر ڕۆیوه‌ و ئه‌گه‌ر گران بووه‌ خۆی پێوه‌ ماندوو نه‌كردووه‌ و زوو قافیه‌كه‌ی گۆڕیوه‌، به‌یتبێژه‌كان دووپات كردنه‌وه‌ی قافیه‌یان له‌شیعردا به‌عه‌یب نه‌زانیوه‌، كێش و سه‌روا نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌یتبێژ له‌مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه‌ دووركه‌وێته‌وه‌، تابلۆی زۆر ڕه‌نگین و هونه‌رمه‌ندانه‌یان كێشاوه‌، شیعری به‌تام و خوێ و زمانه‌كه‌ی زۆر ته‌ڕو پاراوه‌، وشه‌گه‌لی ڕه‌سه‌ن و شیرینی كوردیان به‌كارهێناوه‌، زۆرجار به‌یتبێژ له‌شێوه‌زارێكدا گیری نه‌خواردووه‌ و له‌زاراوه‌كانی دیكه‌ش گه‌لێكی كه‌ڵك وه‌رگرتووه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستی به‌قافیه‌ بووبێ.
ئه‌م به‌یتانه‌ له‌به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی كوردیدا شاكاری زۆر به‌رزیان نواندووه‌، وه‌ك له‌وتاری پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می تازه‌ و په‌یدابوونی قاوان و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، ورده‌ ورده‌ به‌یتبێژه‌كان گرنگی ئه‌وتۆیان نه‌ماو زۆر له‌به‌یته‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برده‌ ژێرگڵ، به‌ڵام به‌هه‌وڵی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ئه‌ده‌بی كوردی، ئه‌و چیرۆكانه‌یان تۆماركردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌فه‌وتان بپارێزرێن، ئه‌مه‌ به‌رهه‌مێكی ڕه‌سه‌نی تازه‌ی تۆماركراو دێنێته‌ ناو ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌ درێژه‌ دڵدارییه‌ ڕۆمانتیكیانه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌وینداری و سوارچاكی و قاره‌مانی و ڕاوشكار و شه‌ڕ و شۆڕه‌وه‌یه‌، وه‌كو بابه‌تێكی چیرۆك و ڕووداوی مێژوویی قاره‌مانیه‌تی و پاڵه‌وانێتی نه‌ته‌وه‌ له‌شۆڕش و جه‌نگ و به‌رگری له‌نیشتمان ده‌گرێته‌وه‌، كاتێك كاره‌ساتێك ده‌قه‌ومێ تایبه‌تمه‌ندی شوێن و پانتایی و به‌ربڵاوی ده‌نگدانه‌وه‌ و ڕاده‌ی فراوانی سنووری ئه‌و كاره‌ساته‌ دیاری ده‌كه‌ن.
به‌یتبێژ له‌چڕینی به‌یته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌چێته‌ ناخی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌، گوێگره‌کان ‌كێش ده‌كاته‌ مه‌یدان و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ قاره‌مانه‌کاندا ئاشنا ده‌بن، چونکه‌ ئه‌وه‌ی به‌یتبێژ ده‌یخوڵقێنێ، له‌ قووڵایی ناخ و سه‌رچاوه‌ی ده‌روونیه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ، به‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی ته‌واوی جه‌ماوه‌ر به‌لای به‌یته‌كه‌دا ڕاده‌كێشێ‌.
چیرۆكی شیعری داستان و مه‌لحه‌مه‌ و مه‌سنه‌وی ئه‌م جۆره‌ شیعره‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌میلله‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، هونه‌رێكی ڕه‌سه‌نی خۆماڵیه‌، ناوه‌رۆكی له‌حیكایه‌تی به‌رگوێ ئاگردان و گێڕانه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی پێشینان وه‌رده‌گرێ، به‌سه‌رهات و سه‌ربرده‌ی قاره‌مانان و بنه‌ماڵه‌ و هۆز و عه‌شیره‌تی كورد، ده‌بێته‌ هه‌وێنی شیعری فۆلكلۆری، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ فۆلكۆرییه‌ وه‌ستایانه‌ وه‌رگیراون و تۆماركراون.
به‌یت و چیرۆكی شیعری ناوه‌رۆكی له‌گێڕانه‌وه‌ و حیكایه‌ت و به‌یتی فۆلكلۆری میللیه‌وه‌ وه‌رده‌گرێ، واته‌ ڕووداوه‌كانی تایبه‌تن به‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و قاره‌مانه‌كانی كوردن، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئامانج و ئاواتی میلله‌تن له‌و ڕۆژگاره‌ی شاعیری میللی یا كلاسیكی ڕووداوه‌كان ده‌خاته‌ قاڵبی چیرۆكی شیعرییه‌وه‌، شاكاری هه‌ره ‌گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ی كورد ” مه‌م و زین”ی خانی له‌م جۆره‌ به‌رهه‌مه‌یه‌.
ئه‌ده‌بی كوردی له‌دوو شێوازدا خۆی ده‌نوێنێ، یه‌كێكیان خۆماڵیه‌ و ئه‌ویتریان له‌ئه‌نجامی لێكدانی مه‌ده‌نیه‌تی هه‌رچوار نه‌ته‌وه‌ هاوسێكه‌ (عه‌ره‌ب و فارس و تورك و كورد) كه‌به‌ ئاینی موسڵمان دروست بووه‌، یه‌كه‌میان شیعری لیریكی و چیرۆكی شیعرییه‌، دووه‌میان غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌یه‌، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی كورد به‌شێوازی غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌ هاتۆته‌ ناوه‌وه‌ ڕه‌سه‌ن و كوردانه‌یه‌، وه‌ك شیعری لیریكی و چیرۆكی شیعری، وه‌ك: شێخی سه‌نعان یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی فه‌قێ ته‌یرانه‌.
هه‌رچه‌نده‌ ڕواڵه‌تی زۆربه‌ی به‌یته‌کان ئه‌وین و دڵدارییه‌، به‌ڵام داكۆكی و سه‌ربه‌ستی قاره‌مانه‌کان به‌رانبه‌ر به‌زوڵم و زۆر ده‌دوێ. له‌زۆربه‌ی به‌یته‌کاندا، له‌نێوان دوو ئه‌وینداردا، شۆفار و نه‌یارێك دێته‌ نێوان و‌ ده‌بێته‌ له‌مپه‌ر، له‌پێک نه‌گه‌یشتنی ئه‌وینداران. یان به‌هۆی ده‌هۆ و فێڵی خائینان قاره‌مانی داستانه‌که‌ ده‌کوژرێ و ته‌واوی هه‌وڵ و تێکۆشان و مه‌ردایه‌تی قاره‌مان، به‌ فێڕۆ ده‌چێ و گریان و قوڕپێوان جێی ده‌گرێته‌وه.
له‌زۆربه‌ی به‌یته‌کاندا قاره‌مان ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ری توانا، ئازایه‌تی، پیاوه‌تی، له‌خۆبوردوویی، فیداکاری و…هتد، به‌گشتی که‌سایه‌تی تایبه‌تی ده‌ده‌ن به‌قاره‌مان. ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌ نێوه‌رۆکی به‌یته‌کان بڕوانین، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌، ته‌واوی ئه‌م ئازایه‌تی و زاڵ بوون به‌سه‌ر زۆرداراندا، بۆ قه‌ڕه‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی میللی یه‌. یان له‌به‌یتدا ته‌واوی که‌موکوڕی و هیوا و ئاواتی میللی، له‌که‌سایه‌تی قاره‌ماندا خۆی ده‌نوێنێ.
زۆرجار به‌یت ڕه‌نگی ئه‌فسانه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ، یان به‌واته‌یه‌کی تر ئه‌و ده‌مه‌ی قاره‌مانی به‌یت، تێک ده‌شکێ و ناتوانێ به‌و چه‌شنه‌ی ده‌یه‌وێ به‌ئامانجی خۆی بگا، له‌خه‌یاڵدا که‌موکوڕییه‌که‌ی خۆی قه‌ڕه‌بوو ده‌کاته‌وه‌ و په‌نا ده‌باته‌به‌ر ‌ئه‌فسانه‌ و خه‌یاڵ، بۆ پاراستنی حورمه‌ت و به‌رگری له‌که‌سایه‌تی خۆی، به‌چه‌شنێکی خه‌یاڵی و به‌هێزێکی جادوویی، ته‌واوی فڕوفێڵه‌کانی دوژمن به‌ر په‌رچ ده‌داته‌وه‌.
له‌ زۆربه‌ی به‌یته‌کان میر یان پاشا، به‌رگی پڕشکۆی خۆی وه‌لا ده‌نێ و جلی فه‌قیر و هه‌ژاران ده‌کاته‌به‌ر و ده‌چێته‌ ‌ڕێزی ئه‌وانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که‌سایه‌تی قاره‌مان جل و به‌رگی به‌نرخ و ڕازاوه‌ دیاری ناکا، به‌ڵکو که‌سایه‌تیه‌کی به‌رز و نه‌گۆڕاوه‌ و ئه‌مه‌ که‌سایه‌تی یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه‌، نه‌ک خه‌یاڵی.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد، زۆرێك له‌به‌یته‌ كوردیه‌كان سه‌رچاوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین (بیتوێن و پشده‌ر) ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بوو و مه‌رگ مه‌ودا بدات، له‌داهاتوودا هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێی ده‌رفه‌ت شتێكیان ده‌رباره‌ ده‌دوێین.
تێبینی: سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ لای نووسه‌ر پارێزراون.




ئێمه كه بەخێرایی شه ڕ گەوره بووین… شیعر له ئەدەبیاتی بێگانه وه • هەڵبژاردن و وەرگێڕانی: نه ژاد عزیز سورمێ

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن…




مار و تووله‌مار *… به‌ختیار محه‌مه‌د

كێ ده‌زانێ بۆ ناوی عوسمان له‌ ناو كوردان (توركان) زۆره‌، به‌ڵام له‌ ناو عه‌ره‌بان كه‌مه‌ (به‌ تایبه‌تی عه‌ره‌بی عێراق و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداو)؟ من ده‌ڵێم: ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووبێ، كه‌ عه‌ره‌ب ده‌زانێ واتای ناوه‌كه‌ واتایه‌كی قۆڕه‌: (مار و تووله‌مار)؛ به‌ڵام كورد هه‌رگیز نه‌یزانیوه‌ واتای چییه‌، هه‌ر هێنده‌ی زانیوه‌ (ئه‌ویش له‌ زاری مه‌لاكانه‌وه‌)، كه‌ ناوه‌كه‌ ناوی سێیه‌مین خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه‌ و ناوێكی پیرۆزه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ به‌ لێشاو ئه‌م ناوه‌یان له‌ خۆیان ناوه‌.

پێده‌چێ توركیش هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ناوی (عوسمانی یه‌كه‌می كوڕی ئه‌رته‌گول) ی دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی (كه‌ ئه‌م ناوه‌ش هه‌ڵبه‌ت هه‌ر بۆ عوسمانی كوڕی عه‌ففان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌)، حه‌زیان له‌م ناوه‌ بێ و ئه‌م ناوه‌ له‌ منداڵه‌كانیان ده‌نێن (چونكه‌ له‌ ناو توركانیش ئه‌م ناوه‌ باوه‌).

له‌ كوردستانی باشووریشدا، به‌ تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر، له‌ پاڵ ناوه‌ ئایینییه‌كانی دیكه‌ زۆر حه‌زیان له‌م ناوه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی له‌م سێ ده‌یه‌ی دوایی (له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌)، كه‌ ناوی منداڵی كورد كه‌وته‌ به‌ر شاڵاوی ناوی عه‌ره‌بی و به‌ ناوی ئایینه‌وه‌ زۆربه‌ی ناوه‌كان بوونه‌ ناوی عه‌ره‌بی – ئایینیی (من له‌ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوونم، ئاگاداری ئه‌م شاڵاوه‌ بووم)؛ ده‌ڵێم له‌م سێ ده‌یه‌یه‌دا ناوی عوسمان له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د و عومه‌ر… ته‌واو پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، چونكه‌ ناوێكی واتا نه‌رێنییه‌: (مار و تووله‌مار). له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ عه‌ره‌ب به‌ خۆیان ده‌ڵێن: ((أن الثعبان يلقب بأبي عثمان)).

ته‌نانه‌ت له‌ گۆكردنیشدا ناوی (عوسمان = عثمان) له‌چاو ناوه‌ عه‌ره‌بییه‌ دینییه‌كانی وه‌ك محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د و عه‌لی و عومه‌ر، ناوێكی سووك و موسیقیی و خۆش نییه‌.

نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین، كه‌ ناوی عوسمان له‌ ناو میلله‌ته‌ موسڵمانه‌ سوننه‌كانی وه‌ك تورك و كورددا هه‌یه‌ و باوه‌، ده‌نا – وه‌ك ده‌زانن – شیعه‌ به‌ عه‌ره‌ب و غه‌یره‌ عه‌ره‌بیشیه‌ وه،‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌م ناوه‌ له‌ منداڵه‌كانیان نانێن، به‌ڵكو (هه‌روه‌ك ناو و كه‌سایه‌تی عومه‌ر و عائیشه‌ و ئه‌بوبه‌كر) دوژمنی سه‌رسه‌ختی ناو و كه‌سایه‌تی عوسمانیشن. له‌مه‌شه‌‌وه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ چۆن كورد و هاوشێوه‌كانی (له‌ تورك و ئه‌فگانی و پاكستانی…)، له‌م دابه‌شكارییه‌ مێژووییه‌ مه‌زهه‌بیه‌دا، ئه‌وجا چ به‌ فریودان بێ چ به‌ زۆره‌ملێ، بووه‌ته‌ پاشكۆی ئایینی به‌ر له‌ پتر 1400 ساڵه‌ی عه‌ره‌بی قوڕه‌یشیی، ئه‌گه‌رنا كورد چ پێوه‌ندییه‌كی به‌ شه‌ڕ و ملانێی سیاسی و ئایینی نێوان كه‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌ قوڕه‌یشییه‌كانی به‌ر له‌ پتر 1400 ساڵه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هه‌یه‌؟!

ئه‌وه‌ش ده‌زانم، كه‌ كورد به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی سوننه‌یه‌، به‌ كرده‌وه‌ دووره‌ و دوور بووه‌ له‌م ملانێ خوێناوییه‌ مه‌زهه‌بییه‌ی نێوان شیعه‌ و سوننه‌؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ندێش، كه‌م كوردی ئیمانداری سوننه‌ هه‌یه‌، كه‌ ڕقی له‌ بیروباوه‌ڕی شیعه‌ نه‌بێ و ته‌نانه‌ت به‌ موسڵمانیشیان نازانن (شیعه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رانبه‌ر به‌ سوننه‌).

ده‌وجا، ئاوێ بێنه‌ و ده‌ستان بشۆ! داخۆ كێهه‌یان ئیسلام و موسڵمانی ڕاسته‌قینه‌ن؟ شیعه‌ یان سوننه‌؟ هه‌روه‌ك چۆن، ئاخۆ كامه‌یان مه‌سیحیی ڕاسته‌قینه‌ن؟ كاتۆلیك؟ یان پرۆتستانت؟ یانیش ئه‌رته‌دۆكس؟… به‌ واتای: خوا (الله‌) كامه‌ مه‌زهه‌بیانی قبووڵه‌ و كامه‌ مه‌زهه‌ب به‌ ئایینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێ؟…

له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا، ئێمه‌ش ناچارین وه‌ك بابای ئیمانداری موسڵمان‌ بڵێين: ((الله‌ یعلم)).

  • تووله‌ مار (مارتووله‌) به‌ واتای: به‌چكه‌ مار، ماری باریك… دێ. بنۆڕه‌ فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه‌ بۆرینه‌، هه‌ژار، ل 156، 789.
  • ناوی عوسمان به‌ واتای جووچكه‌ی باڵنده‌یه‌كیش دێ به‌ ناوی (حوبارا)، كه له‌ بیاباندا ده‌ژی و‌ له‌ مریشك گه‌وره‌تره‌ و هێلكه‌كانی له‌ ناو لمدا ده‌شارێته‌وه‌؛ له‌لای عه‌ره‌ب نموونه‌ی گه‌مژه‌یی و گێلایه‌تییه‌، چونكه‌ هێللانه‌كه‌ی خۆی له‌بیر ده‌كا و ده‌چێته‌ هێللانه‌ی دیكه‌.

به‌ختیار محه‌مه‌د




ڕۆشنبیر و ڕۆژئاوا و باشور؟… زانا ڕزاق

سەرەتا ڕۆشنبیر کەسێکە خاوەن ڕای سەربەخۆیە بەشێوەیەکیشە کە ئەو ڕا و بۆچوونانەی دەردەبڕێت سود بە گشت بوارەکانی کۆمەڵگا دەگەیەنێ ، هەروەها پێشوەختە نەکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ لایەنێک بەڵکو وەک ڕۆشنبیرێک و خاوەن بیرێکی ئازاد دەردەکەوێت، ئەزانێ چ کاتێک قسە دەکات چیش دەڵێ، لەهەمان کاتدا چۆن مرۆڤەکانی کۆمەڵگا و بوارەکان بەرەو پێشببات .

لێرەدا پرسیارێک با بکەین بڵێن ئایا ئەو ساڵانە ڕابردوو کە خۆمان بینیمان ڕۆشنبیری ئێمە وابوون؟ یان چۆن بوون؟

ڕۆشنبیری ئێمە هەروەک چۆن بۆ ناو باشور و زۆرێک لە شتەکان پێشوەختە دووبەرەبوون ئاواش بۆ ڕۆژئاوا دووبەرە بوون ،

ڕۆشنبیر هەبوو زۆرێک قسەکانی وەک لایەنگری حزبەکان بوو (ئەرشیفەکانیان بەڵگەن)یانی بەشێک بوو لە حزبەکان ،دەبوایە وانەبا بەڵکو بەشێوەیەک قسەی کردبا کە سودی ڕۆژئاوای لێکەوتبایەوە نەک زیان ،بەهەمان شێوەش بۆ باشور ڕۆشنبیرانێک هەن هەبوون هەمان شێوەی ئەو کاریان دەکرد نەدەبوایە وا کاریان نەکردبا بەڵکو وەک خودێکی سەربەخۆ و ڕوحێکی نشتیمانی کاریان کردبا نەک تەقڵیدی و لایەنگری …

تێبینی دەبوایە ڕۆشنبیران حزبەکانیان لە یەکتری نزیک کردبایەوە دواتر وایان کردبا باشور و ڕۆژئاوا وابکەن کە پەیوەندی باش لەسەر دراوسێیەتی باش لەگەڵ دەوڵەتەکان دروست بکەن چونکە ئاوا سود بەشێوەیەکی گشتی بۆ کوردستانە و پارچەکانیشە.

29 7 2022




قوربانیی ده‌ستی قوربانیی، له‌ ڕۆمانی قوربانیی ژماره‌ 256دا… یاسین برایم

(1)

كاره‌سات و ڕووداوه‌ ناخهه‌ژێنه‌كان و پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌یان كاره‌ساتی خوێناوی دیكه‌، بۆ ئێمه‌ی كورد مێژووی ڕه‌شن. هه‌ڵه‌بجه‌ كاره‌ساتێكی پڕ قوربانیی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌و هه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌، جه‌رگبڕه‌، ناخهه‌ژێنه‌، ناوهێنانی ته‌زووت به‌ جه‌سته‌ی ده‌هێنێت و دونیایێك قوربانییت دێنێته‌ به‌رچاو. ڕۆمانی قوربانیی(1) ژماره‌ 256، خه‌می ئه‌و شاره‌ و ئه‌نفالی له‌ ئامێز گرتووه‌. خه‌مه‌كانی ئاوێزانی یه‌كتر كردوون. ڕۆمانێك پڕ له‌ قوربانیی، قوربانیی بێتاوان. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ناونیشانه‌كه‌ لێكبده‌ینه‌وه‌. به‌ساده‌یی هاوكێشه‌كه‌ ئه‌مه‌یه (6 + 5 +2 = 13). ده‌رده‌چێت؛ ژماره‌یێكی شووم و به‌د. تۆ بڵێی ئه‌و ژماره‌یه‌، ڕێكه‌وت بێ یان ڕۆماننووس لێزانانه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، وه‌كوو كۆدێك بۆ میلله‌تی ئێمه‌. ئایا بوونی ژماره ‌(13)، نه‌بوونی به‌خت و ده‌رفه‌ت و هه‌له‌‌. ژماره‌كه‌مان خستۆته‌ لیستی ڕه‌ش كه‌ نێوچاوانی ئێمه‌ (13) بیت. ده‌بێ چاره‌نووسی كورد، به‌ د‌رێژایی مێژوو، ماڵوێرانیی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی و له‌ناوبردن و گرتن و كوشتن بێ، ئه‌مه‌ له‌ به‌ختی ئێمه‌ نووسراوه‌. ئه‌نفال و كیمیابارانكردن و كومه‌ڵكوژیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ چ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. داگیركردنی شه‌نگاڵ و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی و به‌ كۆیله‌كردنی هه‌زاران كچ و ژنی ئێزیدیه‌كان، ده‌بێ ئه‌مه‌ له‌ به‌ختڕه‌شی ئه‌وان بێ یا له‌ خیانه‌ت و گوێپێنه‌دان و پشتتێكردنی ئێمه‌ بێ! پرسیارێكه‌ و به‌رسڤی جۆراروجۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌. هه‌ر شتێ بێ و به‌ هه‌ر شێوازێ بێ و هه‌ر كوردقڕانه‌. به‌رده‌وامبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بینین‌، ڕۆژانه‌ وڵات وێران ده‌كرێت و كورد ده‌كوژرێت. هێشتا ئێمه‌ كه‌مترخه‌مین له‌ ڕووی ڕووداو و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كان. وه‌ك پێویست نه‌مانتوانیووه‌ وه‌كوو جوله‌كه‌ و ئه‌رمه‌ن سوود له‌م ڕووداوانه‌ وه‌ربگرین و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه‌ نیشانی دونیا بده‌ین. ڕووداوه‌كان به‌رده‌وامن و كه‌مته‌رخه‌می ئێمه‌ش به‌رده‌وام.

ڕۆمانی قوربانیی ژماره‌ 256 هه‌ر ئه‌مه‌ نیشان نادات، كۆمه‌ڵكوژی شارێك كراوه‌ و بووه‌ته‌ قوربانیی. ئاوڕ له‌ قوربانیی ئه‌نفالیش ده‌داته‌وه‌، كه‌ هه‌ردووكیان دوو تراژیدیای گه‌وره‌یی قوربانیین. له‌ نێو ئه‌و ڕۆمانه‌، كاره‌كته‌رێك به‌ناو و جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوكه‌وت نێرانه‌ و له‌ ڕووی بایلۆجییه‌وه‌ هه‌رزه‌كاریكی مێیینه‌. هه‌میشه‌ له‌ نێو ترس ده‌گوزه‌رێنێت و له‌به‌ر ترس ڕاده‌كات و له‌ ماڵ و خێزانه‌وه‌ ده‌ترسێندرێت و له‌ ناخیشه‌وه‌ ترسی هه‌یه‌ له‌ جه‌سته‌ی خۆی و هه‌ڵسوكه‌وت و كۆمه‌ڵگه ‌و ده‌وروبه‌ر. له‌ نێو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی قوربانییانی ئه‌م شاره‌، ئه‌مه‌ نموونه‌یێكه‌، چیڕۆكی ئه‌و ناخهه‌ژێنه‌. دایكێكی میهره‌بان‌ (دایكی ئاسۆ)، له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌ په‌ڕجۆی خۆفرۆشێك ڕزگاری ده‌كرێت و دوای نه‌مانی هاوسه‌ره‌ ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی ده‌بێته‌ ژنی عومه‌ری شه‌هلا. له‌ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئاو‌اره‌یی به‌ دووگیانی گیان له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ قوربانی سیاسه‌تی ڕژێمێكی بۆگه‌ن و مرۆڤێكی هه‌ناو بۆگه‌نی وه‌ك عومه‌ری شه‌هلا. له‌م ڕۆمانه‌ هه‌میشه‌ قوربانییه‌كان، قوربانیین. بڕوانه‌:

  1. عومه‌ری شه‌هلا، قوربانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس.
  2. حه‌سه‌نی سمێڵ قیت و دایكی ئاسۆ و قوربانی ده‌ستی عومه‌رن.
  3. ئاسۆ، قوربانیی ده‌ستی دایك و زڕباوك و باپیری.
    به‌شی هه‌ره‌زۆری كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ئه‌و ڕۆمانه‌ (عومه‌ری شه‌هلا و باوكی عومه‌ر و حه‌سه‌نی‌ سمێڵ قیت و ئاسۆ و دایكی ئاسۆ و سه‌لماخانم و دایه‌ خه‌جیجه‌ و سێوه‌ر و ژێهات و هه‌یاس و هه‌واسی لانه‌واز و مه‌ردوخ و …هتد.) هه‌ریه‌ك به‌ شێوه‌یێكی جیاواز ده‌بێته‌ قوربانیی ئه‌وی دیكه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سیاسه‌تی پاوانخوازی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی باڵاش، شارێك نغرۆی مه‌رگ ده‌كات و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌نفال ده‌كات و هه‌زاران مرۆڤی بێتاوان ده‌كاته‌ قوربانیی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌كانی خۆیان. له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كۆمه‌ڵناسییه‌وه‌، كه‌سی خۆفرۆش و جاش و خیانه‌تكاری وه‌كوو عومه‌ری شه‌هلا، بۆ ڕازیكردنی سه‌رووی خۆی و چه‌وركردنی گیرفانی خۆی، دۆست و برای خۆی ده‌فرۆشێت و به‌ گرتن و كوشتنی ده‌دات. ده‌سهه‌ڵات و ڕژێمه‌ بۆگه‌نه‌كان ئه‌وها مرۆڤه‌كان له‌یه‌كده‌كه‌ن و به‌ریانده‌ده‌نه‌‌ گیانی یه‌كتر. حكومه‌ته‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، هه‌میشه‌ به‌ به‌رنامه‌ و پیلانی تۆكمه‌، به‌ هاوكاری كۆیله‌ و خۆفرۆش و چاوساغه‌كانی، هه‌وڵی له‌نێوبردنی كوردیان داوه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش ڕووداوه‌ مێژوویه‌كان زۆرن. ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سهه‌ڵات و ڕژێم و حزبی به‌عس بگه‌ڕێین. كه‌ كورد هه‌میشه‌ قوربانیی ده‌ستی زوڵم و سته‌می ئه‌و ڕژێمه‌ بووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌م زوڵم و سته‌مه‌ شۆربوویته‌وه‌ بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌ و دابونه‌ریت و خێزان و ماڵ و باوك و دایك و براگه‌وره‌ و …هتد. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ به‌كۆیله‌كردن و ده‌سته‌مۆكردن و له‌ قاوغدانی یه‌كتر. دایكی ئاسۆ و دایكه‌ خه‌جیجه‌ دوو ژنی بێتاوان و قوربانیی ده‌ستی ده‌سهه‌ڵات و پیاوێكی خۆفرۆشی وه‌كوو عومه‌ری شه‌هلا. ئاسۆ له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بێته‌ قوربانی ده‌ستی دایك و زڕباوك و باپیری. ئه‌و وه‌ك كاره‌كته‌رێكی بێده‌سهه‌ڵات هه‌میشه‌ له‌ ترس و له‌رز و دوودڵی و گومان ده‌ژیت و سوكایه‌تی پێده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی زڕباوكییه‌وه‌. قوربانییێكی دیكه‌ی ئه‌و قوربانییبوونی به‌ ڕه‌گه‌زی مێیینه‌ و به‌ كوڕكردنی مێینه‌ی ئه‌وه‌. پۆشینی جلوبه‌رگی پیاوانه‌ و ڕه‌فتاری نێرانه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ی كچبوون مرۆڤ نه‌بێت. حه‌ز و شه‌هوه‌ت و مێیینه‌ و خه‌ون و ئاواته‌كانی ده‌بێته‌ قوربانیی خه‌ونی خێزانه‌كه‌ی. هه‌میشه‌ عومه‌ری شه‌هلای زڕباوكی، وه‌ك كابووس و تارمایی له‌گه‌ڵی ده‌ژێت و ترس و خه‌م و شه‌رم ده‌بێته‌ ناسنامه‌ی ئه‌و. ئه‌و له‌ به‌رگێكی پیاوانه‌ ده‌چه‌وسێندرێته‌وه‌ و له‌ ژیانێكی دۆزه‌خانه‌ ده‌ژێت و ده‌مرێت.
    مرۆڤ، كاتێ باسی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات، یه‌كسه‌ر خه‌یاڵی بۆ عومه‌ر خاوه‌ر، مرۆڤه‌ میهره‌بانه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌چێت. وه‌لێ له‌و ڕۆمانه‌ هه‌ر له‌ ده‌سپێكی ڕۆمانه‌كه‌وه‌، عومه‌ر شه‌هلایێكی خۆفرۆشت لێت ده‌بێته‌ تارمایی و سێبه‌ر به‌دواته‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت و به‌دزییه‌وه‌ سه‌یرت ده‌كات. بۆیه‌ وه‌ك خوێنه‌رێ ده‌كه‌ویته‌ ژیر كاریگه‌ری ئه‌و و ده‌بیته‌ قوربانیی و تۆش وات لێدێت وه‌ك ئه‌و خراپ بیت. به‌ده‌ست خۆت نییه‌ و دڵت ڕقهه‌ڵده‌گرێت و ئه‌گه‌ر بیدۆزیته‌وه‌، بێ سێودوو ده‌ستی بنێته‌ قوڕگی و بیخنكێنیت و تۆڵه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌ و قوربانییه‌كانی لێبكه‌یته‌وه‌. وه‌لێ مرۆڤی وه‌ك ئه‌و هه‌میشه‌ ئاماده‌ییان هه‌یه‌ و له‌ نێوماندا ده‌ژن و ئێمه‌ ده‌كه‌نه‌ قوربانی خۆیان.
    ڕۆمانه‌كه‌، هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، ڕاكردنه‌، خۆحه‌شاردانه‌، هاواره‌، خنكانه‌، گریانه‌، ئاواره‌بوونه‌، دابڕانه‌، زامداربوونه‌، خوێنه‌، مه‌رگه‌، دۆزه‌خه‌، ڕۆژی حه‌شره‌! بۆیه‌ ڕووداوه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه‌ش، چركه‌ساتی ئه‌و ڕووداوه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌. وێنه‌كان به‌ جوانی نیشان ده‌دات، وه‌لێ ناخهه‌ژێن و تراژیدیان. بینینی ئه‌م دیمه‌نانه‌ له ‌فیلیمێكی سینه‌مایی ده‌چێت و ده‌تخاته‌ نێو ڕووداوه‌ پڕئازاره‌كان، هاوڕێی خه‌م و فرمێسكڕشتن.

    “له‌ پشتی ئه‌م پیكه‌به‌ ده‌رزیت هه‌ڵدابایه‌ به‌ عه‌رزی نه‌ده‌كه‌وت. ل41”
    “ئێمه‌ ته‌نیا ده‌مانتوانی بناڵێنین، هه‌رچی ده‌تبینی ده‌ستی به‌ سكییه‌وه گرتبوو و ڕای ده‌كرد و ده‌یناڵاند، ژن و پیاو منداڵ و مریشك و كه‌ڵه‌شێر و سه‌گ و پشیله‌ و هه‌ر هه‌موو… ل42‌”
    “هه‌ورێكی چڵكن به‌ری ئاسمانی گرتبوو، گه‌واڵه‌ی ڕه‌ش ده‌تگوت په‌ڕی قه‌ڵه‌ره‌شن، مه‌رگ سواری سه‌ر پشتی شارببوو و ئاوازی ترس و بیمی ده‌چڕی. ل50”
    “ناو كۆڵانه‌كانی شار پڕ بوون له‌ ته‌رمی قوربانییان، هه‌موویان گرمۆڵه‌ بووبوون و خۆیان وێكهێنابووه‌وه‌… ل51”
    “مه‌رگ “عه‌نه‌ب”یش جوویبوو و ده‌ری دابووه‌وه‌، تا چاو بڕی ده‌كرد ته‌رمی مرۆڤ بوو. ل93”
    “ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ و زرمه‌ی بۆمباكان ئه‌و ناوه‌یان هینابووه‌ هه‌ژان و دار و به‌رد و گیا و دووكه‌ڵێكی چڕ به‌ری ئاسمانی گرتبوو…ل129”
    به‌ڕاستیی ئه‌م ڕۆمانه‌، ڕۆمانی خه‌م و گریان و ئاخهه‌ڵكێشان و به‌زه‌یی و سه‌فه‌ركردنه‌ به‌ تونێڵی خوێن و مه‌رگ، مه‌رگی مرۆڤه‌ بێتاوانه‌كان. مه‌رگی گیانه‌وه‌ر و سروشت و زه‌وی و ئاسمان. (2)

ئه‌م ڕۆمانه‌، ڕۆمانێكی جوان و شایسته‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌. ڕۆماننووس به‌ سه‌لیقه‌یێكی ورده‌وه‌ دیمه‌نه‌كان و ڕووداوه‌كانی بۆ ئێمه‌ی خستۆته‌ ڕوو. له‌ ڕووی هه‌ندێك ڕووداوه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌وه‌. با سه‌ره‌تا له‌ قسه‌یێكی ئاسۆوه‌ ده‌ستپیبكه‌ین، كه‌ ده‌ڵێت: “تا به‌ره‌به‌یانی ئاواره‌بوونمان، كه‌ ڕێك ده‌بووه‌ دووساڵ، ئه‌و مێردی دایكم بوو… ل98”
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3/1988 ڕوویداوه‌. پێش دوو ساڵ ده‌كاته‌ سالی 1986 كه‌ دایكی له‌ لایه‌ن عومه‌ری شه‌هلاوه‌ ماره‌كراوه‌ و كردوویه‌تی به‌ ژنی خۆی. دوای ئه‌وه‌ی له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردن به‌ هاوكاری ئه‌و خۆفرۆشه‌وه‌ به‌ فێڵ ڕزگاری ده‌كات و ده‌یكاته‌ ژنی خۆی. واته‌ ژنه‌كه‌ له‌ بنچینه‌دا كه‌ركووكییه ‌و له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفالی (كه‌ركووك) یان (گه‌رمیان) تووشی ئه‌م ڕووداوه‌ هاتووه‌. ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ قۆناغه‌كانی ئه‌نفال*، كه‌ خۆی له‌ هه‌شت قۆناغ ده‌گرێ. قۆناغی یه‌كه‌م له‌ مانگی شوباتی 1988ده‌ستپێده‌كات و له‌ مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ له‌ بادینان كۆتایی دێت. له‌ قۆناغی سێیه‌م ئه‌نفالی گه‌رمیانه‌ له‌ 7ی نیسان ده‌ستپێده‌كات و له‌ 14ی نیسان زیاتر له‌ 20 هه‌زار مرۆڤ بوونه‌ قوربانیی و زۆرجاریش به‌ ئه‌نفالی ڕه‌ش ده‌ناسرێت به‌ هۆی بوونی قوربانیی زۆر. قۆناغی چواره‌م، كه‌ ناوچه‌ی كه‌ركووك و چه‌ند شار و ناوچه‌یێكی گرته‌وه‌ له‌ 3/5 تا 8/5 پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو. ڕۆماننووس كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌ و یان شاره‌زایێكی باشی له‌ سه‌ر قۆناغه‌كانی ئه‌نفال نه‌بووه‌.‌ ده‌بینین دوو ساڵ به‌ر له‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌، پرۆسه‌ی ئه‌نفال ده‌ستی پێنه‌كردبوو. یان داماننا ئه‌نفالی كه‌ركووك یان گه‌رمیان، ژنه‌كه‌ ڕزگاری بووه‌. ده‌بینین ئه‌م دوو قۆناغه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ دوای كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕۆیشتن و ئاواره‌بوون، دیارنه‌بووه‌ چه‌ند كه‌س له‌م كاره‌ساته‌ بوونه‌ قوربانیی. كه‌چی ئه‌و ده‌ڵێت:
“ئیمه‌ پێنج هه‌زار و چوارسه‌د كه‌س بووین، كه‌ له‌ نێو سه‌ری هه‌ر یه‌كێكیاندا، سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار دره‌خت ده‌بڕدرانه‌وه‌. ل124”
“له‌ ئاسمانی بان سه‌رمان ده‌نگی شه‌قه‌ی باڵی پێنج هه‌زار و چوار سه‌د باڵنده‌ ده‌هات، كه‌ هه‌موویان به‌ ڕه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌فرین”
بۆیه‌ ئه‌م زانیارییه‌ بۆ سه‌ره‌تای ڕوودانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ دیارنه‌كرابوو، دوای ماوه‌یێكی زۆر، قوربانییانی ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌ پێنج هه‌زار كه‌س خه‌ڵمێندرا، له‌وكاته‌ كه‌س نه‌یده‌زانی پێنج هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانیی و دیسان ئه‌م ژماره‌یه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌. مرۆڤ له‌ ڕاكردن و به‌جێھێشتنی شار بوون، هه‌موو شوێنێك هه‌‌ر ته‌رم بوو، ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ چۆن زانی ئه‌م هه‌نده‌ مرۆڤه‌ مردوونه‌. له‌م ڕۆمانه‌ ڕوودانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ باس ده‌كات، ساتی ڕووداوه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ ده‌خاته‌ ڕوو، زه‌مه‌نی ئه‌وكاتی ڕووداوه‌كه‌. ناكرێ زانیاریی ئێستا و ئامار و داتای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه‌ باس له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن بخرێته‌ ڕوو. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ كاتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌. ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌ نێو پرۆسه‌ی ئه‌نفال دابووه‌، هێشتا ئه‌نفال كۆتایی نه‌هاتووه‌ و چۆن زانرا 182 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانیی.
“هه‌مووتان سه‌یری ئه‌م دره‌ختانه‌ بكه‌ن، كه‌ زیاتر له‌ سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار دره‌خت ده‌بن، كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان به‌ ڕازێكه‌وه‌، به‌ كلیلێكه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئێره‌…ل117”
گریان قوڕگی كاك هه‌یاسی گرتبوو و به‌ ده‌نگێكی نووساوه‌وه‌ گوتی: “هه‌مووان بیریانه‌، كه‌ ئێمه‌ پێنج هه‌زار و چوارسه‌د كه‌س بووین. ل64 “
ئه‌گه‌ر وه‌ك مێژوو، به‌ دیده‌ و به‌ داتا و به‌ڵگه‌نامه‌ و ئامار، سه‌یری كاره‌ساتی ئه‌نفال و پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكه‌ین، ئه‌م ئاماره‌ ڕاسته‌ و بگره‌ زیاتریشه‌. به‌ڵام ئه‌م زانیارییانه‌ بۆ ئه‌م چیڕۆكه‌ ڕاست نین، چونكه به‌شیكیان ڕووینه‌داوه.‌ ئه‌و سات و زه‌مه‌نه‌ی چیڕۆكه‌كه‌ی تێدا ده‌گێڕدرێته‌وه‌‌ و ئه‌و ئاماره‌ش به‌رده‌ست نه‌بووه‌ و هیشتا نیوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالیش ده‌ستیپێنه‌كردووه‌. وه‌كوو ڕووداو، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ دوو كاره‌ساتی گه‌وره‌ن له‌ میژووی ئێمه‌دا. ڕه‌نگه‌ ڕۆماننووسیش ئه‌وه‌ی ویستبێت و ڕووداوی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ و ڕووداوی ئه‌م چیڕۆكه‌ش وا بخوازێت. به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌ش هه‌یه‌، ئه‌و زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌و ڕووداو و دیمه‌نه‌ ناخهه‌ژێنانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه؛‌ وه‌ك بڵێی خۆی كێژۆڵه‌یێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی بێت، كامیرایێكی له‌سه‌رشان بێت و ئه‌و سات و ڕووداو و كیمیابارانكردن و مه‌رگه‌ساتی ئه‌و شاره‌ و ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان نیشان بدات‌. خه‌م و ئازار و مه‌رگه‌سات و خوێن و هاوار و ناڵه‌ی برینداران و لاشه‌ی بینازی قوربانییان ده‌خاته‌ ڕوو. ئه‌و قوربانییانه‌ی بوونه‌ قوربانیی ده‌سهه‌ڵاتێكی زاڵم و هۆڤناك‌.

یاسین برایم

——————————————–

سه‌رچاوه‌ و په‌راوێز

  1. ڕۆمانی قوربانیی ژماره‌ 256، گه‌لاوێژ نه‌زه‌ریان، وه‌رگێڕانی: ڕێباز مسته‌فا، چاپخانه‌ی هێڤی، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر، 2022.
  • قۆناغه‌كانی ئه‌نفالم ئه‌زبه‌ركردوون و بۆیه‌ نه‌گه‌رامه‌وته‌وه‌ بۆ چ سه‌رچاوه‌یێك.



وەڵامێکی پوخت بۆ شاخەوان شۆڕش… دەرسیم پێشەوا

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن…




ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران سەرەتای سزادان بە كۆمەڵكوژی-2-… عەلی مەحمود محەمەد

بەشی دووەم

لەسەر ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو ناسراو بە هێرشی حاجی ئۆمەران دەبوایە ئێستا كۆمەڵێك زانیاری لە بەردەستدا بوایا, كە بۆ راڤە كردنی هەمە لایەنەی ئۆپەراسیۆنەكە پێویستن, وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە بە سانایی لە ئەرشیفدا جنگ بكەوتنایە كە دەكرێن, ئەركی پارتییە سەرەتا داوای لێبوردن بكات لەو نكۆڵی كردنەی لە بەشداریكردنی لە ئۆپەراسیۆنەكە تا هەنووكە كردویەتی, بە دوایدا راستییەكان ئاشكرا بكات سەبارەت بە پرۆتۆكۆڵی واژۆكراوی نێوان پارتی و ئێران بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە و ئەو هێرشە سەربازییە هاوبەشە, ئایا ئەندزیار و خاوەند بیرۆكەی كارەكە كێ بوو؟ ئەدی واژۆی رێكەوتننامەكە كێ كردی؟, بەرپرسی سیاسی و دیبلۆماسی و سەربازییەكانی كێن؟, هێزەكانی بەشداربوو كامانەن ؟, چەند بوون ؟ لەسەر چی ڕێك كەوتن؟, چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو كارە سەربازییە ؟؟ روداوەكانی ناو بەرەكانی جەنگ؟, دەستكەوت و زیانەكانی پارتی؟, قوربانی و بریندار وشەهیدەكان, كاریگەری ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر ناوچەی جەنگەكە؟, زیانی گیانی و مادی هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچەكە؟, رۆڵی پارتی و فەرماندەكانی لە پەلامارەكە ؟؟, چۆنیەتی بەشداریردنیان لە ئۆپەراسیۆنەكە؟ بەشدار بوون لە بەرەكان یان تەنها كاری چاوساغی و هەواڵگرییان دوور بەدوور دەكرد؟, هەڵوێستیان لە سەر پێشمەرگەكانی ڕۆژهەڵات چی بوو؟, پابەندبوونی ئێران بە رێكەوتنەكانەوە؟ سەبارەت بە هەموو ئەم پرسیارانە نە بە بەڵگە نامە وە نە یاداشتنامە و وتاری بەرپرسانی بەشدار بووی ئۆپەراسیۆنەكە, وە هەڵسەنگاندنی لە كۆنگرەو كۆنفرانسەكاندا…هیچ زانیاریەك لە بەردەستدا نییە, بۆیە لێكۆڵینەوە لە سەر ئەم پەلامارە بەهۆی ئازاد نەكردنی زانیاریەكانەوە زۆر سەختە, ئۆباڵیش لە ئەستۆی پدك ە, نەبوونی هەموو ئەم زانیاریانەو شاردنەوەیان لە مێژوو وامان لێ ناكات بڵێین پارتی بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی نەكردووە, وەك خۆیان بانگەشەی بۆ دەكەن, بەڵكە نووسراوەكانی ئێرانی و بیانی و ئاماژەكانی كەسایەتیەكان ناوخۆو خەڵكی حاجی ئۆمەران دەیسەلمێنن پارتی بەشدار بووە.

ئامانجی پارتی چی بوو لە بەشداریكرنی؟

پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەشداریكردنی لە ئۆپەراسیۆنی فەجری 2, لە لایەكەوە دڵسۆزی خۆی سەلماندەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كە لەو كاتە پەیوەندیەكانیان لە مانگی هەنگوینی شیرنتر بوو, لە ڕێگەی ئەو كارەوە شەرعیەتی مانەوەی لە ئێران و هاوكاریكردنی لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە توندوتۆڵتر و تازەكردەوە, كە لەو رۆژگارە دەركردنی پارتی ببوە خاڵێكی بەرنامەی هێزەكانی رۆژهەڵات لە گفتوگۆكانیان لە گەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران, هەروەها پێشتر لە ناوچەكانی پیرانشارو شنۆو تەرگەوەڕو مەرگەوەڕ زۆر چالاكی هاوبەشیان لە گەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دابوو, ئەو چالاكیانە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ریزبەندی ناوخۆیی بوو, لە لایەكی دیكەوە پارتی دەیەویست تۆڵەی خۆی لە ینك بكاتەوە كە 86 رۆژ لەوەپێش لە دوا سەنگەر لە قەڕناقاو پشت ئاشان دەركران, شەڕی حاجی ئۆمەران هاوكات بوو لە گەڵ شەڕێكی دی بەناوی قەندیلی 2, كە ناوچەكانیشیان هاوسنووری یەكترن كە ناوچەی دەشتێوە.
ئەمەو دەڤەری حاجی ئۆمەران ناوچەیەكی ستراتیژی سەربازی گرنگ و ناوچەی قەڵەمڕەوی ینك بوو وەك پشتیوانی جەماوەری, لێ هاوسنوور بوو لەگەڵ ناوچەكانی قەڵەمڕەوی پارتی و حسك, پارتی بەسانایی دەیتوانی پاش جەنگ كۆنترۆڵی ناوچەكە بكات و بیخاتە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی, كە شوێنی سەركردایەتی پارتی بوو لە بزاڤی چەكداری ئەیلولدا, هیلتەرمان ئاوا باسی ئەم لایەنەی ئاماژەمان پێی دا دەكات (( پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان, بە جارێ عێراقییەكانی نیگەران كردبوو, لە پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی بارزانی لە ساڵی1975دا, سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (كە لە مەلا مستەفاوە چووبووە لای ئیدریس و مەسعودی كوڕی) بە ئاوارەیی لە ئێران دەژیان, دەستدرێژی عێراق, هیوای بە (پ د ك) پەیدا كردەوە لە ساڵی1983دا پاڵپشتییەكی چالاكانەی شەڕی هێزەكانی ئێرانی دەكرد وەك ڕێنماو شارەزایی زانیاری تەواوی بارزانیەكان, بە تایبەت لەسەر ناوچەی عەشیرەتی برادۆستی كە هاوسنوور بوون لە گەڵیان, یارمەتییەكی گەورە بوو بۆ ئێرانییەكان, كە توانیان لە كۆتایی تەمووزدا حاجی ئۆمەران و دەوروپشتی بگرن, كوردۆسمان واگنەر ڕاپۆرتی ئەوە دەدەن كەوا ئێرانیەكان لەو كاتەدا نزیكەی دە میل هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوەو “سەربازگەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە فەیلەقی یەك, بەرزاییە سەرەكییەكان و بنكەكانی تۆپخانە لە ناوچەكەدا, نزیكەی 43گوندی كوردنشین, بنكەیەكی سەرەكی حدكا و زۆربەی كەلو پەل و تفاقی جەنگیی حدكایان گرت” كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل39 )).
هاوكات پارتی لەو كاتەدا دەیەویست كێشكەیەكی دیكەش بە هەمان بەرد بكوژێت ئەویش لێدانی عەشیرەتی برادۆستە, كە ناوچەكانیان هاوسنووری ناوچەكانی فەجری دووە, بە پێی بۆچونی هیلتەرمان (( هێرشی حاجی ئۆمەران هەلێكی بۆ پدك ڕەخساند حساباتی خۆی لەگەڵ عەشیرەتی برادۆستدا یەكلا بكاتەوە, كە ناحەزییەكی كۆنیان لە نێواندا بوو, بەهۆی پێگەی ئەم عەشیرەتەوە لە نێوان قەڵەمڕەوی بارزانی و سنوری ئێراندا. میلشیاكانی برادۆست بە پشتگیریی بەغدا رۆڵێكی بەرچاوی بەرگریكردنیان بینی لە ناوچەی عەشیرەتەكەیان. بە پێی سروشتی سیاسەتی كوردی, ئەوە بوو كە دوژمنایەتی پدك بۆ عەشیرەتی برادۆستی و دژایەتی مێژوویی نێوان پدك و ینك, هاوپەیمانییەكی تەكتیكی لێكەوتەوە یەكەم لە نێوان ینك و برادۆستییەكان و دواتر لە نێوان ینك و ڕژێمی بەغدا – كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنە ل118)).
هەروەها هەمان ئۆپەراسیۆن لێكەوتەی دیكەشی لێكەوتەوە بەهۆی گرتنی بنكەكانی دیموكرات لە حاجی ئۆمەران (( حاجی ئۆمەران ناكۆكی ینك و پدكی قولِتر كردەوە, پەیوەندی بەهێز بوو لە گەڵ قاسملوو – كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل42)).

حاجی ئۆمەران ینكی بەرەو گفتوگۆ برد

ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران یاخود فەجری دوو, نەیارانی ئۆپەراسیۆنەكەی یەك خست, هەر ئەمەش وایكرد دوای شەڕەكە بە ماوەیەكی كورت گفتوگۆی بەعس لە گەڵ ینك ئاشكرا ببێت و ئاگربەس رابگەیەنن, هەرچەندە پەیوەندییەكان بۆ ماوەیەك پێشتر دەگەڕێتەوە” … رژێم لە كانوونی دووەمی 1983دا لە رێگەی عەبدوالڕەحمان قاسملووە بە نهێنی كەوتە گفتوگۆوە لە گەڵ ینك – كۆمەڵكوژی كورد لە جەنگی ئێران- عێراقدا, عادل سدیق عەلی, 2018, ل 105″ , لە مانگی فیبریوەری هەمان ساڵ شاندی بەعس لە سر سنوور بینراوە.
پارتی لەو كاتەدا ململانێ و شەڕی توندی لەگەڵ حدكا هەبوو, ئەوەش بە بەشێك لەو جەنگە هاتە ژماردن, لە ساڵی 1979ەوە لە گەڵ یەكدا چەند خولی شەڕی قورسیان ئەنجام دابوو, تا گەیشتە ئەوەی پارتی بەشداری لە هەندێك شەڕی گرتنەوەی شارو ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بكات, هلتەرمان ئاوا باسی ئەم لایەنە لە جەنگەكە دەكات (( یەكەمین تۆماركردنی هێرش و پەلامارەكانی گاز بە شێوەیەكی ورد و تۆكمە, لە تەموز و ئابی ساڵی1983دا بوو, كاتێك هێزەكانی ئێران و عێراق كەوتنە شەڕێكی سەختەوە لە چیاكانی سەروی حاجی ئۆمەرانەوە, كە شارۆچكەیەكی سەر سنوورە لە كوردستانی عێراقدا, شەڕەكە , بێجگە لە هێرشی وەلفەجر دووی ئێرانی, بەشێوەیەكی سەرەكی مەبەستی دەرپەڕاندنی یاخیبووە كوردە ئێرانیەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان(حدكا)ی سەر بە عەبدالڕەحمان قاسملوو بوو, پاشان جێگیربوون لەو شوێنەدا كە یاخیبووان چۆڵیانكردو بۆ ناو عێراق پاشەكشەیان كردبوو, لەم هێرشەدا گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی عێراق دایانە پاڵ هێزەكانی ئێران و بەرچاوترینیان (پ د ك)ی مەسعود بارزانی بوو, لە گەڵ هەندێ تاقمی تازە پەیدا بووی فەیلەقی بەدر و میلیشیای چەكداری سەر بە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق, كە گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی شیعە بوون, ساڵی1982 لەسەر دەستی ئێران درووست بوون و بنكە و بارەگاكانیان لە تاران بوو, لەملاشەوە نەك تەنها (حدكا) پاڵپشتی هێزەكانی ئێراقی دەكرد, بەڵكو ئەو كوردە ئێراقیانەی ناوچەكەش كە ناحەزی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون و بە تایبەتی هێزێكی عەشیرەتی برادۆستی كەوا سەرۆكەكەی كەریم خانی برادۆستی موستەشار بوو, دواتر سەدام چەندین جار مەدالیای ئازایەتی پێ بەخشی – كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنە(ل38-39) )).

ئێران و پارتی پێویستان بە فەجرێك هەبوو!

هەردوولای لایەنی پەلاماردەر” ئێران و پارتی” پێویستیان بەو جەنگە هاوبەشە هەبوو, هەردوولاشیان پێویستیان بە سەركەوتن هەبوو لەو كات وساتەدا, پارتی بەهۆی سەركەوتنەكانی ینك بەسەر بەرەی جود لە قەندیلی یەك ناسراو بە قڕناقاو پشت ئاشان, بە سەركەوتنێكی سەربازی دەیەویست ساڕێژی برینەكە بكاتەوە, چونكە هەیبەت كە بە كاری سەربازی تێكشكا, تەنها بە لولەی تفەنگ دەگەڕێتەوە, هەرچەندە ئەو تەنها لە روی قەڵەمڕەوییەوە دەركرابوو, دەنا زیانە مرۆییەكانی پەلامارەكان زیاتر لە شیوعی و حسك و پاسۆك كەوتبوو. ئێرانیش بۆ بەرینكردنەوەی بەرەی جەنگ و قەرەبووی زیانەكانی باشوور پێویستی بەم سەركەوتنە هەبوو تا ورەی هێزەكانی پێ بەرز بكاتەوە, ئەم پێویستییە بووە دەستپێكی مۆدێلێكی كاری هاوبەش لە نێوان هەندێك لایەنی كوردی و ئێران, ئێران وەك سودمەندی یەكەم لەم تاقیكردنەوەیە دەرچوو و براوەی كایەكە بوو.

حسك هەڵوێستی چی بووە لەسەر فەجری دوو؟

بۆ مێژوو بە وتەی شایەدحاڵێك پێش هێرشەكەی ئێران بۆسەر حاجی ئۆمەران, هێزێكی چەند نەفەری پاسداران دێنە كوێستانەكانی هەلگۆرد, لەوێوە پەیوەندی دەكەن بە هێزێكی حسیك ەوە كە لەو ناوچەیە دەبێت داوای هاوكاریان لێدەكەن, تا مەفرەزەیەكیان بچێتە دۆڵی روستێ، دواتر ئاشكر دەبێت كە مەبەستیان لە گەیشتن بەو ناوچەیە تەقاندنەوەی پردەكان بووە لەسەر رێگای هاملتۆن بە تایبەت پردی بەرسیرین, سەبارەت بەو داوایە هەریەك لە سەید كاكە و مامۆستا سەعد عەبدوڵا رازی دەبن, بەڵام ئەو هێزەی ح س ی ك كە خەڵكی ناوچەكە دەبن و فەرماندەكەیان شەهید ئەحمەد فەقێ رەش دەبێت لەگەل كادیرەكانی حسیك دژ بەو داوایە دەوەستنەوە بە تایبەتیش ئەنوەری سمایل ئاغا, بۆیە هەوڵی سوپای پاسداران لە تەقاندنەوەی پردی بەرسیرین لەسەر جادەی هاملتۆن شكست دێنێت, تەقاندنەوەی ئەم پردە رۆڵی تەقاندنەوەی پردی زەڵمی دەبینی لە كاتی گرتنی هەڵەبجە لە رووی سەربازییەوە, بگرە بەهۆی هەڵكەوتەی ناوچەكە كاریگەرتریش بوو.
وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هاوكاری نەكردنیان لە لایەن حسكەوە هێزەكەی پاسداران ئەو چەند چەكە دەبەنەوە كە بڕیار بوو بیدەنە هێزەكەی سەید كاكە, كە بریتی بوو لە قەناسێك و بیكەیسیەك و چەند چەكێكی سووكی تر, بەم شێوەیە حسیك كە لەو كاتە هێزی یەكەمی ناوچەی هەولێر بوو بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە نابێت.

چی وتراوە لەسەر هۆكاری جینۆسایدكردنی بارزانییەكان؟

بەهانەی بەعس بۆ نێر قڕِِكردنی بارزانییەكان كە ژمارەیان 8000 نێرینە بوو, تۆڵە كردنەوە بوو لە پارتی و سەرۆكەكەی لە ئاكامی ئەو هێرشە هاوبەشەیان لە گەڵ ئێرانییەكان كردیان بۆ سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران وگردمەند بەناوی فەجری دوو لە 20-7-1983 بۆ ماوەی دوو هەفتە, با بزانین لە روانگە جیاجیاكانەوە, ئەوانەی بەشێك نین لە ململانێی ینك و پدك بە تایبەت بیانییەكان چی وتراوە سەبارەت بە هۆكاری ئەو پەرچە كردارە فاشیستانەیەی بەعس.
سامانسا پاوەر نووسەری ئەمەریكی بە ڕەچەڵەك ئێرلەندی و باڵوێزی پێشووی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: كوردەكان هەمیشە فورسەتخواز بوون, كاتێكیش جەنگی ئێراق-ئێران دەستیپێكرد, هەردوو حیزبە سەرەكییەكەی كورد بونە هاوپەیمانی ئێران. لە ساڵی 1982 دا یەكێك لەم لایەنە سەرەكیانە (لایەنگری بارزانی) یارمەتی هێزەكانی ئێرانیان دا بۆ گرتنی شارێكی سنووریی, بە ناوی حاجی هۆمەران. هێزەكانی ئێراق بە شینەیی تۆڵەیان كردەوە نزیكەی 8000 پیاوی كوردی سەر بە خێڵی بارزانیان دەستگیركرد, لە ناویاندا 315 منداڵ هەبوون, تەمەنیان لە نێوان هەشت و حەڤدە ساڵاندا بوو.
سەدام گوتی: خیانەتیان لە وڵاتەكەیان و لە یاسا كرد, ئێمەش سزایەكی تووندمان بۆ بڕینەوە و چوونە بۆ دۆزەخ.” بەشی 3 ئەمەریكا و ئانفال ئەنفال و ئامەریكا-سەمانسا پاوەر -و.بەختیار كەریم “.
هەرچی یۆست هلتەرمان بەرپرسی پێشووی دۆسیەی ئەنفال لە رێكخراوی هیومان رایتس لەو بارەیەوە دەڵێت: روداوەكانی حاجی ئۆمەران سێ دەرەنجامی گرنگی لێكەوتەوە, بۆ سزادانی (پدك) لە بەر ئاسانكاریی كردنی بۆ سەركەوتنی ئێرانیەكان لە حاجی ئۆمەراندا, ڕژێمی بەعس تەواوی نێرینەی سەر بە عەشیرەتی بارزانی ڕاپیچكرد, كە زۆریان لە پاش هەرەسی شۆڕشی ساڵی1975ی بارزانیەوە ناچاری نیشتەجێی كۆمەڵگاكانی دەوروپشتی هەولێر كرابوون, لە30تەموزدا لە نێوان 5000تا8000 پیاوی بارزانی, كە ژمارەی ڕاستەقینەیان بە تەواوی نازانرێت-گیران و ڕاپێچكران و هەرگیز جارێكی دیكە نەبینرانەوە, دوو مانگ دوای سەدام حوسێن لە وتاردانێكدا بێ سێ و دوو وتی:” ئەوانەی خیانەتیان بە نیشتمان وپەیمان كرد و ئێمە بە سزای سەختمان گەیاندن و ڕەوانەی دۆزەخمان كرد”. ئەم تۆڵە سەندنەوەیە, بۆ ئاگاداركردنەوەیەكی هاوشێوەی میتۆد و ئەنجامی شاڵاوی ئەنفالی ساڵی1988ی تێدا بوو, كوشتاری بارزانیەكان بۆ ڕژێم رۆڵی ڕاهێنان و خۆ ئامادەكردنی بینی بۆ كوردیش خۆی تامكردن و چەشنێكی بچووك بوو بۆ ئەوەی كە دواتر روویدا (كارێكی كیمیاوی -ل41-42 ). باشە بۆ سەركردایەتی ئەو پارتانەی بوونە چاوساغی ئێران بۆ تامی تاوانەكەیان نەكرد و لەو راهێنانە ساقیت بوون سەدام كردی, كوردیان جینۆساید خواردی كرد بە هێنانەوەی ئێران نزیك 20 جاری دی.
هەردوو ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و چاودێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش باس لەم شەڕە هاوبەشەی پارتی و ئێران دەكەن بەم شێوەیەی خوارەو ئاماژە بە هۆكاری قڕكردنەكە دەدەن: KDP ئەو دەمە یەكێك لە كوڕانی بارزانی, كە مەسعود بوو, سەركردایەتی دەكرد و هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ تاراندا زیندوو كردبوەوە و لە ساڵی 1983 دا دەستەكانی KDP یارمەتی هێزەكانی ئێرانیان دا لە گرتنی شارۆچكەی حاجی ئۆمەرانی سەر سنوور.
تۆڵەی ئەمەش خێراو كتوپڕی بوو! لە عەمەلیاتێكی لە ناكاودا بۆ سەر ئەو كۆمەڵگایەی بارزانییە ڕاگوێزراوەكانیان تێدا نیشتەجێ كرابوو , هێزەكانی عێراق لە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار نێرینەیان رفِاند كە تەمەنیان لە دوانزە ساڵ وەبان بوو. ئەوانە جارێكی تر هەرگیز نەبینرانەوە بە زۆری وا پێدەچێت كەوا پاش ئەوەی چەندین مانگ بە دەست بەسەری ماونەتەوە, هەموو كوژراون (( جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد ,وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك – ل53 )) .
هەر لە پەیوەند بەم دۆسیەیە رۆژنامەنوسێكی عەرەب دەنوسێت”….‌ ئێران توانیی‌ هەردوو ناوچەی‌ حاجی‌ ئۆمەران (9) لەمانگی‌ تەمموزی‌ 1983 و پێنجوێن(10) لەتشرینی‌ یەكەمی‌ هەمان ساڵدا(3) داگیر‏بكات، لەبەرامبەر ئەوەدا سەدام حسێن هەستی‌ بەمەترسیی‌ رەوشەكە كرد لەبەرەی‌ باكوور، بۆیە بەدوو شێواز هەوڵیدا رووبەڕووی‌ ئەو مەترسییانە ‏ببێتەوە: ‏
یەكەم: تۆڵەكردنەوە لەو بارزانیانەی‌ كە پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لە كوردستانی‌ عیراق نوێنەرایەتی‌ دەكردن، بە بیانووی‌ یارمەتیدانی‌ ئێران ‏بۆ داگیركردنی‌ ناوچەی‌ حاجی‌ ئۆمەران. ‏
لەو پڕۆسانەی‌ هێزەكانی‌ رژێمی‌ سەدام حسێن لەساڵی‌ 1983دا ئەنجامیدا، ئەوەبوو هێزەكانی‌ ئەمنی‌ عام (11) و موخابەرات (12) نزیكەی‌ هەشت هەزار كەسی‌ مەدەنییان لە بارزانییەكان دەستگیركرد كە لە كۆمەڵگەی‌ (قوش تەپە)ی‌ نزیك هەولێر نیشتەجێبوون‌و لەپاش گواستنەوەیان بە ‏لۆرییە بارهەڵگرەكان، سەرجەمیان بەدەستی‌ رژێمەكەی‌ سەدام كوژران‌و لەگۆڕە بەكۆمەڵەكاندا ژێرخاك نران(13). ‏هەڵوێستی رۆژنامەگەریی میسری لەبارەی‌ جینۆسایدی گەلی كوردەوە رۆژنامەی ئەهرام بەنموونە د.مەحمود زاید‌ 28/4/2013.
سەدام حوسێن لە وتەیەكدا لە ساڵی 1983 سەبارەت بە هەمان ڕوداو وتی: ئەوانە خیانەتیان لە وڵات و خیانەتیشیان لە پەیمان كرد. بۆیە ئێمەش بە سزای توند و سەختمان گەیاندن و بۆ دۆزەخمان ناردن – (( جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد ,ەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك – ل107-108 ) . دیارە سزادانەكەی سەدام بێ لێكۆڵینەوە بووە, چونكە هێشتا ئۆپەراسیۆنەكە”20-7-1983-4-8-1983″ كۆتایی نەهاتبوو, ئەو دەستیكرد بە دەستگیركردنیان لە ڕێكەوتی 31-7-1983, هیچ بەڵگەیەك نییە ئەو خەڵكە سڤیلە پەیوەندییان بەو ئۆپەراسیۆنەوە هەبووبێت.
(( سەدام لەسەر تەلەفزیۆن وتی ئەمانە خیانەتیان لە وڵات و لەپەیمان كرد و بۆیە ئێمەش بە سزای توند و سەختمان گەیاندن و ڕەوانەی دۆزەخمان كردن- ل204 )).(( گرتنی بەشێك لە ناوچە ستراتیژییەكانی حاجی ئۆمەران و دەوروبەری و شكستی لەشكری عێراقی لە ناوچەكەدا بەرامبەر بە لەشكری ئێران. ئەمەش بۆ دروستكردنی دووبەرەكی لە ناو بارزانییەكاندا و دڵدانەوەی هەڤاڵان و هەوادارانی بەعسییەكان و زیندوكردنەوەی دەروون و ورەی روخاوی سەربازانی جەنگی قادسیە )).
(( میدل ئیست ۆچ لە پەرتووكی جینۆساید لەعێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆسەر كورددا دەڵێت: هۆكاری گرتنی بارزانییەكان گرتنی شارۆچكەی حاجی عومەران بوو – شێواز میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییەكان -رَێكار مزوری – ل204كۆنگرەی بەجیهانناساندی جینۆسایدی گەلی كورد-2008-چاپخانەی دەزگای ئاراس )) .
كەواتە بۆچوونێكی هاوبەش هەیە لەسەر ئەوەی فەجری دوو هۆكاری جینۆسایدی بارزانییە بێ تاوانەكان بوو, لە هەمبەر هەڵەی پارتێكی سیاسی, خەڵكانی سڤیل باجەكەیان داو سزا دران لە لایەن بەعسی فاشییەوە.




خێرا وەرە تا درەنگ نەبووە… قەسیدەی: ستیڤان شەمزینی

رۆژێک دێت لە ناکاو
رووباری ئەم هەستە وشک دەکا
بارانی ئەم شیعرە چیتر نابارێت
پەنجەرەی ئەم عەشقە ناکرێتەوە
دەنگی ئەم تەمبوورە لە تەمدا ون دەبێت
پەپوولەی ئەم گۆرانییە نابێتە میوان
شەمەندەفەری خەون بە بەتاڵی دەگەڕێتەوە
کەشتی ئارەزووەکان نغرۆ دەبێت
ئەم نوێژە لەسەر هیچ بەرماڵێک دانابەسترێت
ئەو نزا سپییانە
ئاسمان دەرگا بە ڕوویاندا دادەخا
ئەو کۆترانە لەسەر هیچ گومەزێ هێلانە ناکەن
ئەم چیرۆکە بە ساوایی خۆی دەکوژێت
ئەم داستانە لە ئەرشیفخانە تۆزی لێ دەنیشێ
بەرسیلەی ئەم ژوانە نابێتە هێشووە ماچ
ئەم حکایەتە وەک شوشەیەک هاڕە دەکات
ئەم کۆڵانە
چیتر رەشەبا بە نهێنی تێیدا گوزەر ناکا
ئەم زریانە لەنیوەی رێدا قورگی وشک دەبێ
دەڤەری ئەم وجودە
سەرخۆشێکی عاشقی تێدا نامێنێت
ئەم گۆزەیە ئیدی گوێی لە هاژەی شەراب نابێ
ئەم دڵە لە شەڕی ئەویندا بە ساغی نایەتەوە
خێراکە تاکو درەنگ نەبووە
پێش ئەوەی لە مەراسیمێکی بێدەنگدا
تەرمی ئومێدەکانم بە خاک بسپێرم
بەرلەوەی دوا مژ لە جگەرەی تەمەن بدەم
بەرلەوەی لە پەیژەی فەنتازیاوە
بەرببمەوە خوارەوە
بەرلەوەی پەرداخی پێکەنینم بڕژێت
بەرلەوەی دوا دێڕی کتێبی فیراق بنووسم
بەرلەوەی نێرگزی شیعرەکانم سیس ببنەوە
بەرلەوەی جانتای چاوەڕوانیم
پڕ ببێت لە خەفەت
بەرلەوەی رەزی بیرکردنەوەم ببێتە سوتماک
بەرلەوەی پرچی نیگا ئاگراوییەکانم بئاڵۆزکێ
بەرلەوەی سیمای سپی دڵنیاییم رەش دابگەڕێ
بەرلەوەی ژیان لە دەممدا تامی مردن بدا
وەرە وەک بازێکی بەختەوەر
لەسەر شانی چارەنووسم بنیشەرەوە
لە چاوەکانمدا بەختی خۆت بخوێنەرەوە
لە نێو لەپی دەستەکانمدا بنوو
لە پەنا لێوەکانمدا ماڵێک بۆ خۆت چێ بکە
رابردوو بە خەتێکی درشت رەش بکەرەوە
لە نێو سەوزیی رۆحمدا بمێنەرەوە
کە ساڵهایە لەسەر سەوزێتی
لەگەڵ بەهار شەڕیانە
رۆژێک دێت لە ناکاو
دەماری ئەم شێتییە
خوێنی ئازادیی پێدا ناگەڕێ
درەختی ئەم سەرچڵییە
چرۆی تازە دەرناکات
ئەم شاخەوانە غەریبە
ناگاتەوە دامێنی نیشتمان
ئەم تەیرە باڵشکاوە
بە دیداری ئاسمان شاد نابێتەوە
ئەم مەرکانە پڕ غەزەلە
لە ناوەڕاستدا شەق دەبات
ئەم کلیلانەی قەدەر
قفڵی زەردەخەنەیان پێ ناکرێتەوە
ئەم کێڵگەیە وشک دەکا
چیتر رووناکی تێدا دروێنە ناکرێ
ئەم شمشاڵە شێدارە
لە سەحرای غەمدا گەرووی دەگیرێ
ئەم سێڵاوە بە جۆشە
لە تینووێتیدا دەخنکێت
ئەم هۆنراوەیەی وەتەن
لە مەنفا گۆڕ غەریب دەبێت
ئەم شارە رووخۆشە
لە چاوترووکانێکدا دەبێتە زرێبار
کریستاڵی ئەم ژیانە
ژەنگی مەرگ بەردەبێتە گیانی
ئەم فەرشە هیوادارە
مۆرانەی گریان لەشی دەخوا
ئەم مەشخەڵە
چاوی رەشکەوپێشکە دەکا و دەکوژێتەوە
پردی ئەم خەونە
رێبوارێک پێیدا ناپەڕێتەوە
سنەوبەری ئەم برووسکەیە
هیچ بارانێک بۆنی ناکات
ئەم کەناری بەسەرهاتە
حکایەتخوانێ لەنگەری لێ ناگرێ
شوشەی ئەم رۆحە
بە بێدەنگی ورد و خاش ئەبێت
ئەم شیعرە عاشقانە
بە گەنجی ریشیان سپی دەبێ
ئەم تەلارە مەکربازەی منداڵی
دەبێتە کەلاوەیەکی پیر
ئەم دەربەندی فڕینە
دەبێتە زیندانی باڵ
ئەم گوڵستانە درەوشاوەیە
دەگۆڕێت بۆ زەلکاوی دڕک
ئاپۆرای ئەم خۆشەویستییە
چۆڵ چۆڵ دەبێت
ئەم شەقامە ئاوەدانە
دەبێتە تولەڕێی گۆڕستانێک
ئەم هەناسە پڕ شەماڵانە
تەژی دەبن لە گڕی دابڕان
خێراکە تاکو درەنگ نەبووە
پێش ئەوەی
وەک ماسییەک
لە دەریا یاخی بم
بەرلەوەی سڵاوێکی گەرم
لە مردن بکەم
بەرلەوەی پشکۆی عاتیفەم
ببێتە خۆڵەمێش
بەرلەوەی ئەژدیهای دەردەداریی
خوێنم بڕژێ
بەرلەوەی شوێن پێی عەشق
لە دڵما بسڕمەوە
بەرلەوەی سکاڵای گوڵ
بگەیەنمە باخ
بەرلەوەی کانییەک لە تریفە
بە مانگ بفرۆشم
بەرلەوەی بچمە پێشوازیی خۆکوشتن
بەرلەوەی بایەقووش
لەسەر پاشەڕۆژم بخوێنێ
بەرلەوەی توانەوە
لە دوورەوە بمناسێتەوە
بەرلەوەی لە زەریای مەراقدا
ببمە کەشتییەوان
بەرلەوەی لە پەڕاوی سووتاندا
ناوم بنووسرێتەوە
بەرلەوەی فەنابوون
گەنجینەی بەختیاریم تاڵان بکا
بەرلەوەی شەوە سەرخۆشەکانم هەڵوەرن
بەرلەوەی ببمە هاووڵاتییەکی مەلولی گۆڕستان
بەرلەوەی مردن بمگاتێ تۆ وەرە
هەروەک هەورێک بەسەر باڵای ئەوینما ببارێ
لە ئاوێنەکەتدا رووخساری دێوانەییم ببینە
بەرلەوەی مەرگ لەگەڵ خۆیدا بمپێچێتەوە
تۆ وەرە لەسەر رێی عومرم بوەستە
مەهێڵە چیای ئەم خۆشەویستییە
بە کەساسی هەرەس بهێنێت
تۆ توانات هەیە
لەو کاتەی بیر لە فڕین دەکەمەوە
باڵم ببەستیت
لەو دەمەی کەڵکەڵەی خۆکوژیی
تەنگم پێ هەڵدەچنێ
بمخەیتە سەر شاڕێی مانەوە
لە هەستی خۆتدا
دەستەمۆم بکەیت
لەو ئانەی لەشکری غەم
شاڵاوم بۆ دەهێنێت
شمشێری رامووسان بدەیتە دەستم
لەو شەوە هەراسانەی تاریک تاریک دادێم
مژدەی کازیوەی رۆژێکی نوێم پێ بدەیت
بەرلەوەی مردن بمگاتێ
تۆ وەرە




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا..19… شەماڵ بارەوانی

بەشی نۆزدەهەم

فەقێیەک داوای لێبووردن لە مەهاباد قەرەداغی دەکات..!

لە هەردووك بەشی پێشوو باسم لە ڕوانگەی شافیعی و مەزهەبەکەی شافیعی کرد، سەبارەت بە کومەڵێک بابەت و پرس. ئاماژەم بەوەکرد، کە شافیعی کەسێکی شۆڤێنی بیر و باوەڕبووەو دیوێکی تری پرۆسەی تەعریبە، وەلێ لە ژێر پەردەی مەزهەب و ناوی ئاییندا.
گووتمان: شافیعی خاوەنی جیهانبینی و مەزهەبێکی عروبیانە و ڕوانگەیەکی زۆر پاتریارکیانەی دژی یەکسانی جێندەری و دیدێکی دەمارگیرانەی ئایینی و بیرێکی زۆر تەسک و تابڵێیت داخراو ناهیومانیستانەیە و ئەو پیاوە ئەقڵیەتێکی شۆڤێنیانەی عەرەبی و ئومەویانەی بەسەردا زاڵە.
مەزهەبەکەیشی، پڕیەتی لە فیقهی بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ و ڕەوایەتی دان بە سیستەمی کۆلایەتی و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ.

بۆ مەسەلەی میرات و زۆر بابەتی تریش ئەو مەزهەبه، لە ڕوانگەیەکی پیاو سالارانە و لە خزمەتی پیاو بۆ بەرژەوەندی پیاوەوە نووسراوە.

جا منیش بەحوکمی ئەوەی ئەو مەزهەبەی شافیعیمان لە جوجرە دەخوێند و دەبوا مەتنی(ابی شجاع)و ئەو کتێبەی فەتحولقەریب و مەزهەبه پاتریارکیەکەی شافیعی زورێک لە بەربکەین و زۆر بە حەماسەتەوە، لە لایەک قورئان و ڕیوات( فەرمودەکان)ی پەیامبەری ئیسلامم لە بەردەکرد و لە لایەکەیتریش ئەو مەتنەی ئەبی شوجاع و فیقهی شافیعی. جا بەو هۆیەوە کەوتبوومە ژێر کاریگەری ئەو بیرەنێرسالار و مەزهەبه نێرسالاریەی شافیعی.
ئینجا سەبارەت بە هەستی پیاو سالارانە و ڕقی دژە فێمێنیستیم لەسەرەتای فەقێیاتیم، دەمەوێ بەسەرهاتێکی ئەوکاتەتان بۆ بگێڕمەوە.

بیرمە لە قوتابخانەی(محمدیة، للعلوم الشرعیة)، فەقێ و قوتابی بووم، قوتابخانەکە هەرلەناو مزگەوتی (حاجی قەرۆک)ی دابوو، لە گەڕەکی ئیسکان، ئەوە ڕۆژەکی دەچووم نان و ماست بکڕم بۆ خواردنی بەیانی فەقێیەکان، لەسەر ڕێگام و لە پێش ماڵەکی پارچە ڕۆژنامەیەکم بینی، لەسەر عەرزێ کەوتبوو.
منیش بە حوکمی ئەوەی کەسێکی زۆر فزوولی بووم بۆ خوێندنەوە و زۆر موتاڵام دەکرد، یەکسەر دەستم دایە ڕۆژنامەکە و هێنامەوە حوجرە، ویستم سەیری کەم بزانم چی تێدایه، چاوپێکەوتنێکی تێدا بوو لەگەڵ ژنە فێمێنیست و نووسەر و ڕۆماننووس و وەرگێڕی کۆچکردووی کورد(مەهاباد قەرەداغی)، جا مەهاباد قەرەداغی لەوێ گووتبووی زیاتر لەهەزار کتێبم خوێندووەتەوە.

کەئەوەم بینی، بە فەقێیەکم گووت: واو! کێ دەبینم، مەیموون، ئەو ژنە بێ باوەڕ و گڵاو پیس و زەندیقەیە، دەیناسیت؟ گووتی: کێیە؟
گووتم: ئەوەی بێ ڕێزی بە زاتی خودا کردووە و بەو زاتەی گووتووە دیاره:خودا، بۆیە هێندە کەیفی بە ژنان دێت، چونکوو بەخۆی مێیه!

حەققەت من ئەو کات، ئەوە یەکەم جارم بوو شێوە و وێنەی خاتوو قەرەداغی ببینم و پێشووتر هیچ بەرهەم و نووسین و شتێکی مەهاباد قەرەداغیشم ببڕای ببڕ نەخوێندبوویەوە.

هەر هێندەم زانی بوو، کە ژنێکی بێ باوەڕ و دژە ئیسلام و دژە خواوەندە، ئەوەشم تەنها لە وتارێکی مەلا(ئی.. سوسەیی)نەبێت لە هیچ شوێنێکی تر نەبیستبوو نەبینیبوو. ئەو مەڵایەی کە ئێستا بە تاوانی تێوەگڵان بە پرسی تیرۆر لە زیندان خراوە و حوکمدراوە.

من ئەوکات ئەو پیاوە ئایینیەم زۆر خۆشدەویست و زۆر کاریگەربووم بە وتارە ئاگرین و عاتیفی و توندەکانی و دەمگووت:مەلایەکی زۆر چاونەترس و بە غیرەتە و توندە لە پێناو سەرخستنی دینی خودا و ڕووبەڕووبوونەوەی کافر و تاغوتان لە هیچ کەسێک و لایەنێک ناترسێت. هەڵبەت مەبەستم لە کافر و تاغوت، حوکومەتی هەرێمی کوردستان بوو!
من ئەو کات فەریکە فەقێیەکی تەکفیری و ڕادیکاڵ و زۆر ناحاڵی و تابڵێیت نەزان و جاهیل بووم.
جا ئەو پیاوە ئایینیە لەو وتارەی، کە من بە(CD)سەیرم کرد، زۆر بەتوندی هێرش دەکاتە سەر خاتوو مەهاباد قەرەداغی و حەمە سەعید حەسەن و سوکایەتی بەژن دەکات.
شیعرەکە هی حەمەسەعید حەسەنە و خاتوو مەهاباد، خوێندنەوەی بۆ شیعرەکە کردبوو و لە گۆڤاری گوڵان بڵاوببوەوە.
ئیسلامییەکانی هەولێر دواتر دژی مەهاباد قەرەداغی و حەمە سەعید حەسەن ڕژانە سەر شەقام.
من شیعرەکەلێرە دادەنێم:
ژننامە-

لە کن من
ژن هەموو
شاجوانن،
خودایە ببوورە
لە کن من ئافرەتان سەرداری پیاوانن،
لە کن من خوا مێیە،
تەنیا ژن
پەیامی پیرۆزی خوای پێیە،
لە کن من خوا تیشکی جوانیی خۆی
بە ژنان بەخشیوە،
لە کن من هەر کەسێ ئافرەتی ناسیبێ
خوای دیوە،
من تەنیا ئافرەتە سەرچاوەی ئەوینم،
من خودا لە ژندا دەبینم،
مامانی هۆنراوەی من ژنە،
لە کن من ژین بێ ژن مردنە،
من لەسەر شاباڵی هەوری ژن
دەگەمە بارەگای خوای مەزن.
حەمەسەعید حەسەن
١٣ی ١٢ی ٢٠٠٢).

جابەهۆی ئەو شیعرە و وتارەی مەڵاوە، من لەو ساوە، ڕقێکی زۆر ئەستوور و نەفرەتێکی بێ ئەندازه، لە دڵ و دەرونم دا، لە بەرامبەر مەهاباد قەرەداغی و بزووتنەوە فێمێنیستەکان و تەواوی ڕێکخراوەیلی مافەکانی ژنان، چەکەرەی کرد.

جا کەئەوەم بینی بە توڕەییەوە گووتم، هەی کافر و زەندیک، هەی دووژمنی ئایین و خوداوەند، هەی گڵاو پیس.

تۆ هەزار کتێبت خوێندووەتەوە، بەڵێن بێت من پێنج هەزار کتێب بخوێنمەوە، تۆ بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام و حەقیقەت و ڕێگای خوداوەند، منیش لە پێناو سەرخستنی ئایینە پاکەکەی ئیسلام و بەرپەرچدانەوەی تۆ و هاوبیرە بۆگەنەکانت(داوای لێبووردن لە ڕۆحی خاتوو مەهابەد قەرەداغی دەکەم).

هەڵبەت،دواتر زەمان هاتوو و ڕۆیشت، هەزاران کتێبم خوێندەوە و لە نێو ئەو کتێبانە، کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانی مەهاباد قەرەداغی بوون.
لە نموونەی:
-ساڵێک لە دۆزەخ-بیرەوەری زیندان(بیرەوەری)

  • کۆچ(ڕۆمان)
    -ئەڤین ئاوی ژیانە(ڕۆمانە شیعر)
    -سوید و کوردستان مەرگی مرۆڤ و نیوێک(کورتە چیرۆک)
    -هاژەی ڕۆح(شیعر)
    -باڵندە بەفرەکان(شیعر)
    -میدالیا(شیعر)
    نەخشەی دوا ڕۆژ(شیعر).
    ئینجا ڕۆمانەکانی نەوال ئەلسەعداوی، فەزیلە ئەلفاروق، فاتیمە مەرنیسی، بەرهەمەکانی غادە ئەلسەمان، ڕەگەزی دووەمی سیمۆن دیبۆڤوار..تاد.

    ١-سوپاس بۆ نووسەر و ڕووناکبیری کورد، مامۆستا:حەمەسەعید حەسەن، کە لەڕێگای نامەی چاتەوە، دڵنیای کردمەوە، کە شیعرەکە هی ئەوە.
    ٢-سوپاس ئەمین محەمەد، هاوڕێی سەردەمی فەقێیاتیم، کە هەم شیعرەکەی حەمەسەعید حەسەنی بۆ نادرم و هەم ئەرکی کێشا، دووبار ڤیدۆی وتارەکەی مەلا(سوسەیی)بۆ لە یوتۆب دۆزیەمەوە وبۆی ناردم وجارێکیتر سەیرم کردەوە.



كوردو تێوە گلان بە جەنگی عێراق ئێرانەوە-1-…عەلی مەحموود محەمەد

بەشی یەكەم

بەهۆی جەنگی ئێران – عێراقەوە دەرفەت رەخسا بۆ حكومەتی عێراقی پەلاماری دڕندانەی كوردستان بدات, بە بەهانەی تێوە گلانی بە جەنگەوەی پارتی, یەكێتی, حسك, بزووتنەوەی ئیسلامی, حیزبواڵلە بەهەردوو باڵەكەیەوە, بە هێنانی پاسدار بۆ ناوەوەی باشووری كوردستان, لە ئێرانیش جەنگەكە رێگای بۆ سەركوتی گەلانی ئێران و ئۆپۆزسیۆن خۆشتر كرد.
ئەم هێزانە جەنگەكەیان بە نیعمەت دەزانی و دروشمیان گەرمكردن و درێژەدان بە جەنگ بوو, نەبووە هێزێكی سیاسی پشتیوانی لە جەنگ بكات كە روباری خوێنی لە بەر دەڕۆیی, لێ ئەمان نزاو تكایان درێژەدان بە جەنگ و هەڵسانی لافاوی خوێن بوو.
هەموو جەنگێكیش ئەنجامەكەی كۆتاییە, كە جەنگی ئێران-عێراق كۆتایی هات, بەهۆی تێوە گلانیان بە جەنگەكەوە, كوردستانێكی ویچرانكراوو تەعریبكراو, گەلێكی قڕكراوو زیندانیكراو لە ئۆردوگاكان, بزووتنەوەیەكی چەكداری هەرەسهاتوو مایەوە.

فەجری دوو راهێنان بۆ جینۆسایدی كورد

ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو واتا ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران بووە سەرمەشقی جەنگە هاوبەشەكان, رۆڵی راهێنان و ئەزموونی گێڕا بۆ ئەو جۆرە تەرزە لە چاوساغی و جەنگی هاوبەش, چ بۆ شەڕی هاوبەشی ئەم لایەنانە لە گەڵ ئێران, وە كاردانەوەی عێراق لە هەمبەر جەنگە هاوبەشەكان و دەست نەپاراستن لە خەڵك لە بەرامبەری, كە بە دوایدا كوشتاری بارزانییەكان لە لایەن بەعسەوە هات, كە رۆڵی راهێنان بینی بۆ كۆمەڵكوژی خەڵكی كوردستان لە ئەنفال و هەڵەبجە و روخاندنی لادێكان و سڕینەوەی شوێنەواری ژیان لە دەرەوەی شارەكان.
لە كۆدا ئەم لایەنانەی ئاماژەمان بە ناوەكانیان دا, ژمارەیەك شەڕی هاوبەشیان كرد شان بە شانی سوپای پاسداران هەمووی ماڵوێرانی بوو بۆ خەڵك, ناسراوترینیان ئۆپەراسیۆنەكانی فەجری 2, كەربەلا 10, فەتحی 5, نصر 4 , نەسری 5, نصر 7, نصر 8, بیت المقدس 2 , بیت المقدس 4 و فەجری 4, والفجر10, زەفەری 7, …… بوو.
رێكەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان-پدك لە گەڵ ئێران بۆ ئەنجامدانی كاری سەربازی هاوبەش لەناو جوگرافیای عیراقدا لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو, یەكەمین داهێنان و رێكەوتنی پارتێكی كوردی باشوور بوو لە گەڵ ئێران بۆ شەڕی هاوبەش, داهێنانی بەهانە بەدەستەوەدان بوو بۆ جینۆسایدكردنی گەلەكەمان لە لایەن بەعسی فاشیستەوە.

فەجری دوو كەی؟

فەجری دوو بە پێی عێراق لە 22-07-1983, وە بە پێی ئێرانییەكان لە 20-7-1983 ئەنجامدرا, جیاوازییەكەش لەوەدایەو لە دوا چركەكانی شەوی 20ی مانگەوە هێزەكانی ئێران و پارتی دزەیان كردە پشت هێزەكانی عێراقەوە, لە چركەكەكانی یەكەمی 22ی مانگ جەنگ دەستی پێكرد.
كاتی ئۆپەراسیۆنەكە پاش شەڕی قەڕناقاو پشت ئاشان و دەركردنی لایەنەكانی بەرەی جود”پارتی,شیوعی,حسیك,پاسۆك” لە ناوچەكانی كەركوك و گەرمیان و زۆرینەی ناوچەكانی سلێمانی و هەولێر, هاوكاری لۆجیستیكی حكومەتی عێراقی هات.
دوای 2 ساڵ لە فەجری دوو, ینك و سۆسیالست و حزب و اڵلە و بزووتنەوەی ئیسلامیش هاتنە ناو هەمان گەمەوە, بەم تەرزە پەیماننامەیە یارییان بە چارەنووسی كوردەوە كرد, كوردیان كردە شەریكە دۆڕانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە جەنگی كۆنەپەرستانەی ئێران -عێراق, دوای قوناغەكانی ئەنفال و كیمیابارانەكان لە 6ی ئەیلولی 1988 دا دەست بە تاڵ و دۆڕاو لێی دەرچوون, ئەوەی بۆیان مایەوە مانگانە تمەنێك و بارەگایەك لە سونێ و قاسمە رەش و زێوەو كارتی گەڕان بۆ شارەكانی ئێران بوو.
ئەوان بەم جەنگە هاوبەشانەیان نزیك 10%ی هاوڵاتیانی كوردستان و 2451 لادێیان بە جینۆسایدكردن و وێرانكردن دا, دەریاچەیەك خوێن و جیهانێك وێرانكارییان دورییەوە لەو شەڕە هاوبەشانە, هاوكات بزاڤی چەكداری كوردیان وەك بزاڤێكی كرێ گرتە بە جیهان ناساند.
بە هێنانی سوپای ئێران لە 29-7-1996 بۆسەر كۆیەو هێنانەوەی سوپای عێراق لە 31ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبەر و چاوساغی بۆ سوپای توركیا, سەلماندیانەوە هەمان تاكتیك تێكەڵ بە خوێنیان بووەو بۆتە ستراتیژی كاریان و بەردەوامی هەیەو لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت, بەردەوام گەلی كورد لە هەڵدێرو ماڵوێرانییەكەوە بۆ یەكی دی دەبەن.

ئەمەریكا كۆدی جیهازەكانیانی لابوو؟

لە كاتێكدا راگەیاندەكانی جیهان غەرقی هەواڵی دەریای خوینی جەنگی ئێران-عێراق ببوون, رێگا گرتن لە پەرەسەندنی پان ئیسلامیزمی كۆماری ئیسلامی شەرق و غەربی یەكخستبوو, كۆمەلكوژی كوردان ببوە جەنگێكی لەبیركراو, بە بەرچاوی كەشتیە ئاسمانیەكانەوە, كە دەرزی لەسەر زەوی دەبینن و كۆنترۆڵی هەموو جیهازەكانی سەربازی و سیخوڕییان كردبوو, لەو ساتەی كوردستان خاپورو خەڵكەكەشی قەسابی دەكران رۆژانە تەنها لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا 924 كەس كۆمەڵكوژ دەكرا, لەناو ئەو دەریای خوێنەدا كەس گوێبیستی نوزەی ئەم قڕكردن و كاولكارییە گشتگیرە نابوو, كۆمەڵكوژی كورد ببووە هۆلۆكۆستی نوێ, بێ هەواڵ ئەنجام دەدرا, ئەمجارە كراینە قوربانی سەرانی پدك وینك و سۆسیالست و بزووتنەوەی ئیسلامی و حیزبواڵلەكان, چونكە گلاندمانیانە جەنگێكی پیسی دۆڕاوەوە, كەچی دوای راپەڕین لە بڕی سزادانیان خودی قوربانیانیش لە ریزە دورو درێژەكان وەستان تا دەنگیان پێبدەنەوە, تەسكیەیانیان كردنەوە, كەوتنەوە لێستنەوەی ئەو چەقۆیەی سەریانی لە جەستەیان جیا كردبوەوە.
ئێران و عیراق لە پاڵ وڵاتانی زلهێز لەو وڵاتانە بون كۆدی كریبتۆی سویسریان بەكار دەهێنا لە پەیوەندییە نهێنییە ناوخۆییەكانیان, كە لە لایەن سیای ئەمەریكیەوە كۆدەكە دەشكێنرا, وەك لەو ئابڕوچونەی سەرەتا 2020 لە كەناڵەكانی راگەیاندنی سویسرا ئاشكرا كرا, بۆیە هەمووان ئاگاداری تەواوی كوردۆسایدی كورد بوون.

دۆڕاین

ئێمە لە هەموو ئەو جەنگانە لە هەموو رویەكەوە دۆڕاوین, بۆیە دەبێت زیاتر بگەڕێین بە دوای ئەو خاڵەدا كە تێیدا بووە هۆی دۆڕانمان, دەبێت گومان بخەینە سەر رابردوو, بە پراتیك و كارەكتەرەكانیەوە, چونكە رابردوو بە تایبەت ساڵانی بزاڤی چەكداری, مێژوییەكە پڕە لە دۆڕان, با ئەو مێژووە بنووسرێنەوە كە دۆڕاوەكان دەینووسنەوە نەك براوەكان, چونكە ئەم تۆمەتبارانە دۆڕانی خۆشیان بە بردنەوە دەزانن و مێژووی براوەمان پێ نیشان دەدەن, خۆیانیش دەكەن بە خاوەندی راپەڕین و كۆڕەو روخانی سەدام.
سەرانی كورد توانای باشی خۆ كوێر و كەڕ و لاڵكردنیان هەیە, كاتێك نۆرەی دۆران و هەڵەو تاوانەكان خۆیان باس دەكرێت, دەبنە نەتەوەییخواز و دادپەروەر و هەزار و یەك پاساو بۆ شكست و دۆڕانەكانیان دەهێننەوە, ئەوان وەك مێگەلە مەڕ سەیری گەل دەكەن خۆشیان وەك شوان رەفتار دەكەن, هەر كاتێك بیانەوێت بماندەنە دەم گەلە گورگەوە, دەبێت رازی بین و گورگبونی ئەوانیش ئاشكرا نەكەین. لە هەر قۆناغێكدا گورگیەكەیان دڕندەترو پڕ لە خیانەتر دەبێت, بە دەستاو دەستكردنی فەرمانڕەوایی لە لایەن نەوەكانیانەوە یەكجاری بۆنی بۆگەنییان چۆتە كەشكەلانی ئاسمان.
یاداوەری درۆینە

ئەمانە لە مێژوو دەترسێن, یاداوەرییەكانیان, پاككراوە لە تاوان و شكستەكانیان, دەیانەوێت لە رێگای كرێگرتەكانیانەوە مێژوییەكی دیمان پێ نیشان بدەن, شەڕە هاوبەشەكانی حاجی ئۆمەران و هەڵەبجە و كەركوك و …..وەك شەڕی سەركەوتن و رزگاری وێنا بكەن, نەك كرێگرتەیی و قوماركرن بە چارەنووسی گەل.
هێرشی هاوبەشی پارتی وئێران بۆ ناوچەی حاجی ئۆمەران و گردمەند لەساڵی 1983 دا لای كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەجری دوو ناسێنراوە, بە یەكەم نموونەی ئەنجامدانی شەڕی هاوبەشی پارتە كوردییەكان لە گەڵ ئێران دژ بە سوپای عێراق دێتە ژماردن, لێرەوە ئەم تەرزو شێوە هاوكارییە سەربازی سیاسییە, دەبێت بە تەرزو مۆدێلێكی كارو خەباتی بەشێك زۆری لە لایەنە كوردییەكانی دیكەی باشوور و ئیلهامی لێ وەردەگرن ” ینك, پارتی, سۆسیالست, حزب اڵلە, بزووتنەوەی ئیسلامی”, پێنج ساڵی پڕِ لە دۆران و شكست و ماڵوێرانی بەردەوام دەبێت, لە پشت پەرتووكە سورەكان و ئاڵاكانی كوردستانەوە دەست لە گەڵ پاسدار تێكەڵ دەكرا و پرۆژەی شەری هاوبەشیان دادەڕشت, لێرەوە بوونە ویڵی ڕێگای پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئێران, وایان دەنواند بەخت یاریان بووەو رێوی بەرەو پیرییانەوە چووە, دڵیان بەوە خۆش بوو, ئێران كاری هاوبەشیان لەگەڵ دەكات, چەند دۆشكەیەكیان دەداتێ, دیارە ئەم جۆرە چالاكییە هۆكاری كردنەوەی دەرگایەكیش بوو بۆ سەرانیان تا بگەن بە ئیمتیازات و سەفەركردن, ئەم شەڕە هاوبەشانەی دوو دەرگایان لێدەبوەوە, دەرگای گەل بۆ جهەنەم , بۆ سەرانی خۆشیان كردنەوەی دەرگایەكی بەختەوەری و ئیمتیازات.

پەند وەرنەگرتن لە هەرەسی ساڵی 1975

ئەمانە بە پشت بەستن بە ئێران دەیانەویست ببنە هێزی یەكەم و چوار مشقی لەسەر باڵادەستی لە كوردستان دابنیشن, ینك وپدك خولیای بوون بە یەكەم هَێز بوون لە كوردستان, بەردەوام لەمێشكیان خولی دەخوارد, بۆ گەیشتن پێی دەست تێكەڵ كردن لە گەڵ شەیتانەكانی كورد ئاسایی بوو بە لایانەوە, پاش ئەوەی چەكیان لە ئێران وەرگرت ئومێدیان باڵای دەكرد, پەندیان لە هەرەسی ساڵی 1975 وەرنەگرت, ئێران بووە قیبلەنامای كاریان, زیاتر وەك داردەستێكی ئێران خۆیان دەنواند نەك هێزێكی كوردستانی, رابردویان دوبارە دەكردەوە” لە یاداشتەكانی موكەرەم تالەبانی وا هاتووە: دوا كوبونەوەی نوێنەری بارزانی لەگەل حكومەتی ناوەندی لە بەهاری 1974 كە منیش تێدا بەشدار بووم، سەروكی شاندی بەعس كە سەدام بوو، بەم شێوەیە دەستی بە قسەكانی خۆی كرد، پێویستە ئێوە ( مەبەستی پارتی بوو) پەیوەندیەكانتان لەگەل ئیران بپچرێنن و سنورەكان بەرامبەر ئیران داخەن. كاك سامی عەبدولرحمانیش كە سەروكی شاندی پارتی بووە بەم شێوەیە وەلامی دایەوە: بارزانی پەیوەندیەكانی خۆی لەگەل ئیران بە پەیوەندیەكانی لەگەل بەغداد ناگۆرێتەوە!! سەدامیش بە سەرسورمانەوە وەلامی دایەوە. ئەگەر ئێوە پەیوەندیتان لەگەل ئیران بە پەیوەندی لەگەل بەغدا ناگورنەوە، چ داوایەكتان لە ئێمە هەیە و بەردەوامی گفتوگۆ چ مانایەكی هەیە! ئێوە لە ئێستاوە خۆتان بە بەشێك لە عیراق نازانن، ئەوەش لە دەرەوەی ناوەرۆكی یاساكانی ئوتۆنومیە. كۆبونەوەكە بەبێ ئەنجام كوتایی هات و شەر لە كوردستان دەستی پێكرد.”, ئەوەی پەند لە رابردوو وەرنەگرێت داهاتووشی نییە, بۆیە ئێستا زیاتر كەوتنە باوەشی ئێران و توركیاوە, ئەوان زیاتر ئێرانی و توركیاین لەوەی كوردستانی و عێراقی بن.

ژەهرەكەیان پێ نۆش كردین

بە بێ ئەوەی گوێی پێ بدەن بەوەی دەست راكێشانی ولاتێكی وەك ئێران لەو كاتە بە بۆچوونی عێراق و گەلی كوردیشەوە خیانەت كارییە لە گەل بە دوو بۆچوونی جیاوە, لای فاشیەكان كە لە جەنگی مان و نەماندا بوون لە گەڵ ئێراندا, كاری سەربازی هاوبەش گەلی بەرەو چارەنووسێكی ڕەش برد, بەم كارەشیان كەوتنە ناو تەڵەی ئێرانەوە چارەنووسیان تێكەڵ بوو, بە پێچەوانەی شەپۆڵی جیهان سەبارەت بە ئێران, گەلیان لە گەڵ خۆیان بەرەو دۆزەخ برد, كاتێك خومەینی پیاڵە ژەهركەی نۆش كرد, كوردیش لە پێك لێدانی ژەهردا لە گەڵیدا هاوبەش بوو بە سایەی ئەوانەوە, چونكە چارەنووسیان پێكەوە گرێ درابوو, لە یادمان نەچێت, دووبارە كردنەوەی ژەهر نۆشی گەلانیشیان پێ خواردینەوە”…. زۆربەی‌ جینۆسایدەكان لەكاتی قەیرانەكاندا رودەدەن وەكو جەنگ. هەڵوەشانەوەی‌ دەوڵەت, شۆرش. و ئەنجامدەرانیشی‌ قوربانیەكان تاوانبار دەكەن لەسەرهەڵدانی‌ ئەو قەیرانانەدا. هەروەها حكومەتی‌ وڵاتانی‌ دیكەش ڕەنگە دەستێوەردەن یاخود بێدەنگ بن لەئاست جینۆساید لەوڵاتیكی‌ تردا وەیا پشتگیری‌ لە ئەنجامدەرانی‌ بكەن بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەپێی‌ ئەوەندەی‌ لە توانایاندا هەبێت.”هیڤاڵ هیلان وەرگێڕانی‌: نەریمان عەلی‌-ئەم لێكۆڵینەوەیە پێشكەشكراوە بۆ بەدەستهێنانی‌ دیبلۆم لە خوێندنی‌ یاسادا (لەزانكۆی‌ ئۆكلاند نۆڤەمبەر 2000)”.

پێش فەجری دووو ئەزموون لە گەڵ ئێران

پێش ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو, پارتی دیموكراتی كوردستان ((عێراق)) زۆر جەنگی هاوبەشی شان بە شانی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە پێشمەرگەی كوردستانی خۆرهەڵات (بە تایبەت دیموكرات و كۆمەڵە) ئەنجام دابوو, لەگرتنەوەی زۆر دەڤەر و شار و شارۆچكەی وەك شاری شنۆ كە رۆڵی سەرەكی تێدا گێرابوو, نموونەیەكی سەركەوتووی لە كاری سەربازی -سیاسی هاوبەشی خستبووە سەر سفرەی بۆگەنی كۆماری ئیسلامی ئێران.
لە بەرەی لەناوخۆی رۆژهەڵاتی كوردستان, لە مانگەكانی پێش شەڕی حاجی ئۆمەران, شەڕە هاوبەشەكان لە ناوچەی شنۆو مەرگەوەڕ ئەنجامدرابوو, ئەم هاوپەیمانییە بۆیان پەیماننامەی فاوست بوو ( لەو پەیماننامەیە فاوست روحی خۆی بەشەیتان فرۆشت), بەلام فاوستەكانی ئیمە دوایی بوون بەدو و سێ و چوار وپێنج, نەك تەنها ڕوحی خۆیان بەڵكە جەستەی هەموو گەلیان بەشەیتانە ڕیشنە دِرندەكەی ئەودیو سنوور فرۆشت, بەم كارەشیان بوونە دیلی پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئێران, تاكتیكی ماڵویرانكەر سەدان هەزار كەسی كردە قوربانی, یرۆسەكە پێنج دانە ساڵ و مانگێك و پانزە رۆژی خایاند, بەم كارە ناشرینەشیان دۆزی رەوای دژ بە ستەمی نەتەوایەتی كوردیان لە جەنگی كۆنە پەرستانەی عێراق ئێران خنكاندو شەڵاڵی خوێنیان كرد, ڕەوایەتی گیانی بزووتنەوەی دژ بە ستەمی نەتەوەییان تیایدا كوشت و ناشرینیان كرد, ئەگەر كەمۆكەیەك پێشتر جوانیان تێدا هێشتبێتەوە, بە پەیوەندییە گوماناویەكانیان و پێش پاسدار كەوتنیان هەموو سیمایەكی ئامانجداریان تێدا كوشت.
ئەم جەنگە هاوبەشانە دەستپێكی خۆكوژی بە كۆمەڵی ( خێڵێك دواتر گەلێك ) ی لێكەوتەوە, هەرچەندە پارتی بۆ خۆی هاشا لەوە دەكات, لەو شەڕە (( حاجی ئۆمەران )) بەشدار بوو بێت و پێش بە سوپای پاسداران كەوتبێت و چاوساغی بۆیان كردبێت بە درێژی دێینە سەری, بەڵام بۆ خۆی تاوانەكە بەو بەهانەیەو بەو ناوەوە ئەنجامدراو لەژێر ئەو كارە خۆی شاردەوە, بەعس تاوانبارە, چونكە هیچ بەهانەیەك بۆ ئەنجامدانی تاوان قەبوڵ نییە, لێ ڕەتكردنەوەكانی پارتیش لاوازە, لە بەرامبەردا زۆر ئەزموون وەرنەگرتن لە تاوانی جینۆسایدی بارزانییەكان سەرچاوە ئاماژە دەدەن بەوەی ئەو كارە سەربازییە هاوبەشە بەرفراوانە ئەنجامدراوە, تاڵی لەوەدایە هەمان پارتی سیاسی دوای 3 ساڵ لەو كارەساتەی هاشا لە ڕۆڵی خۆی دەكات تیایدا, دێت هەمان تاكتیك جارێكی تر هەڵدەبژێرێتەوە و پیادەی دەكاتەوە, جارێكی دیكە بە ئاشكرا بە شێوەی بەرفاوانتر و بەربڵاوتر و ئاشكراتر و بەبەرچاوی خەڵكی كوردستانەوە دووبارەی دەكاتەوە” پارتی لە فەتحی سێ لە هێرش بۆ سەر گەراجی نەوتی زاخۆ و فەتحی هەشت لە ناوچەی ئەتروش بە تەنها دوبارەی كردەوە, لە هەڵەبجەش هاوبەشیكرد لە ئۆپەراسیۆنەكانی فەجری 10 و زەفەری 7″, ئەگەر پێشتر ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وەك فەجری دوو لە سەرسنوورەكان بوو, ئێستا لە ناو شارەكان و خەڵكی كوردستانە, پاسدار بە ئاشكرا لە گوندەكان دەسوڕانەوە, ئەزموون لە فەجری دوو وەرناگرێت, فەجری 10 دوبارە دەكاتەوە؟؟, هەرچەندە لە دوا ساتەكانی نزیك لە هێرشەكە” هەڵەبجە” ناڕەزایەتی لە نێو سەركردایەتی پارتیدا بەرز بوەوە, لە ترسی دوبارە بونەوەی روداوەكەی حاجی هۆمەران و كارەساتی بارزانییەكان, وەلێ هەر كراو بوونە برا بچوك لە شەراكەتەكە”كۆمەڵكوژی كورد لە جەنگی ئێران -عێراقدا, عادیل سدیق عەلی, ل260-261 .”.
دەبینین ئەزموون لە دڕندانەترین پەرچەكرداری تا ئەو دەمی ڕژێم وەرناگرترێت بەرامبەر بە گەلەكەی تەنانەت كەسە نزیكەكانی سەرۆكەكانی قوربانی بوون, لە داهاتوو دێت زنجیرەیەك چالاكی سەربازی هاوبەش, لەگەڵ هێزەكانی ئێرانی دژ بە سوپای عێراق بە ئاشكرا و لە قولایی وڵاتدا لە زاخۆوە بۆ هەڵەبجە ئەنجام دەداتەوە, بە درێژایی 459 كم, بەم كارەشیان بوونە پۆلیسی ئیران لە كوردستان, وەلێ مەخفەرەكەیان لە ئێران بوو, لەو دیوەوە نەخشەیان بۆ دادەڕێژرا, لەم دیو كوردیان دەكردە سوتەمەنی نەخشەكانیان, بەم شێوەیە بەشداربووانی شەڕە هاوبەشەكان هەموویان بەشدارن لە مێژوویەكی هاوبەش لێ هەتیوی بێ باوك تا ئێستا دانی پێدا نانێن.

بۆچی حاجی ئۆمەران هەڵبژێردرا ؟

ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران بۆ هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو, بۆ ئێرانیەكان لە پاڵ سەركەوتنە سەربازییەكە بەسەر عێراقدا, هاوكات دەروازەیەكیش بوو بۆ ئەوەی كوردستان بكاتە بەشێك لە جەنگەكە و بەرەی جەنگەكە بەرفراوان بكاتەوە كە خاوەند هێزێكی زۆری مرۆیی بوو, بەرفراوانكردنەوەی بەرەی جەنگ لە بەرژەوەندی بوو, هاوكات دەیانویست لە رێگەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە بەسەر نەیارەكانیدا لە هێزە كوردییە رۆژهەڵاتیەكان سەركەوێت, كە بارەگاكانیان لەو ناوچانە بوو, ناوچەیەكی بەرزایی ستراتیژی دەیتوانی لەوێوە جوڵەی هێزەكانی دیموكرات و كۆمەڵە لە ناوچەكانی پیرنشار و شنۆو …. كۆنترۆڵ بكات و بارەگاكانی پشت بەرەیان پێ چۆڵ بكات و سنووری چالاكیەكانیان بەرتەسك بكاتەوە,كەواتە بۆ ئێران سەركەوتنەكە دوولایەنە بوو هەم بەسەر عێراق و هەم بەسەر كورددا. هاوزەمان ئێران پێویستی بەسەركەوتنێكی لەم چەشنە هەبوو, كە 104 رۆژ لەوە پێش لە 10ی ئەپرێلی 2003, لە فەجری یەكدا لەناوچەی دیزفول تووشی تێكشكانێكی كەمەر شكێن ببووەوە لە هەمبەر هێزەكانی عێراق, زیانە مرۆییەكانی سێ هێندەی زیانەكانی سوپای عێراق بوو, چوو بۆ سەركەوتن تا بەسرا لە بەغدا داببڕێت, كەچی نە یا اللە ی دەستپێكی شەڕەكە و نە تەم و تومانی ئەو بهارەی زەلكاوەكانی عەمارە فریای نەكەوت, فڕۆكە مەرگ هێنەرەكانی عێراق درەوی سوپاكەیان كرد لەو بیابان و زەنكاوە پان و بەرینە, فەجری یەك بووە یەكێك لە گەورەترین شكستەكانی سوپای ئێران لەماوەی 8 ساڵەی شەڕی عێراق ئێراندا.
ئامانجی فەجری 2 بۆ ئێرانیەكان وەك خۆیان ئاماژەی پێ دەدەن لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە: ” لێدانی دژ بە شۆرش” حدكا”, 2- بەهیز كردنی كوردە موسڵمانەكانی عێراق وەك خۆیان دەڵێن, مەبەستی هاوكارانی لە هێزە كوردییەكان لەو كاتدا كە پارتی دیموكراتی كوردستانە, 3-زەمینە خۆشكردن بۆ ئەنجامدانی شەر لەناو خاكی عێراق, 4- پاراستنی شاری پیرانشار لە هەر جۆرە پەلامارێك, 5-خۆشكردنی زەمینە بۆ لێدانی چاڵە نەوتیەكانی كەركووك ” مروری بر عملیات والفجر ۲
https://www.magiran.com/article/1156413 , لە هەمووشی گرنگتر بۆ ئەو چركە ساتە ساڕێژكردنەوەی برینی شكستی فەجری یەك بوو, لە پێناو بەرز كردنەوەی ورەی سوپا شكست خواردووەكەی.

ئێران چی دەڵێت لەسەر بەشدار بووانی فەجری دوو؟

پەلامارە دوو هەفتەییەكەی فەجری دوو پێویستی كۆماری ئیسلامی بوو, بۆ كۆتایی هاتنی هاتووچۆی پێشمەرگەكانی كۆمەڵەو دیموكرات بۆ ناوەوەی رۆژهەلاتی كوردستان و تۆڵەكردنەوەی شكستی فەجری یەك و شكستی پەلامارەكانی باشووری عێراق و بەرینكردنەوەی بەرەی جەنگ.
بۆ ئاگاداربوون بزانین چی لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە نووسراوەو چۆن بووەو زەرەرو زیانەكانیان چەند بووە, وە رۆڵی پارتی و قەبارەی هێزەكەی چەند بووە لە ئۆپەراسیۆنەكە, ئەوەی لە حاجی ئۆمەران ئێران كردویەتی لە داگیركردن و گۆڕینی ناوی شوێنەكان دواتر لە هەڵەبجەش دووبارەی كردۆتەوە:
پێشتر شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی عێراق و ئێران لە بەرەی باشوور بەرەو چەقبەستوویی رۆیی, ئێران نەیتوانی هیچ دەستكەوتێكی سەربازی بە دەست بهێنێت. هێزەكانی ئێران چەندین جار هێرشی شەپۆلی مرۆیییان لە زەلكاوەكان و بیابانەكانی باشوور ئەنجامدا، وەلێ هێزەكانی عێراق شكستیان بە هەموو شەپۆڵە مرۆییەكانی ئێران هێنا, كە ئێران لەو سەرو بەندە ژمارەی دانیشتووانی سێ جار ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتریش بوو, بەلام پارتی دەرگایەكی گرنگی سەربازی بۆ ئێران بەڵام ماڵوێرانكەر بۆ خەڵكی كوردستان كردەوە , دەرفەتی گواستنەوەی جەنگی بۆ كوردستان خۆش كرد و زەمینەی ساز كرد, ئێران بێ شەپۆڵی مرۆیی و تەقاندنەوەی كێڵگە بەرینەكانی مین سنوورەكان ببڕێت و بێتە ناو عێراقەوە.
ئامانجی سەرەكی ئەم ئەركە دەستپێكی میحوەری حاج عومران بوو كە لەسەر سنوور هەڵكەوتووە و بە زەوییەكی شاخاوی دەورە دراوە. پێشمەرگەكانی پارتی دێموكراتی كوردستانی عێراق بە لە بەرچاوگرتنی شارەزاییان لە ناوچەكەو پەیوەندییان لە گەڵ خەڵكەكەی سەرمایەیەكی گەورەیان بۆ ئێرانییە هێرش بەرەكان دروست كردو توانیان بیان بەنە پشت بەرەی عێراقییەكانەوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەكە ئێران 284 كوژراوو 487 بریندار و 134 بێسەرو شوێنی هەبوو, وێڕای زیانی مادی. بەڵام عێراق زیانەكانی زیاتر بوو “4000 كوژراو یان بریندار , 164 دیل, هاوكات 5 فرۆكەی جەنگی و 8 كۆپتەری بەردرانەوە, 40 تانك 45 ئۆتۆمۆبیلی سەربازی تێك شكێنراون , وە 20 تانك و 12 تۆپ و 50 ئۆتۆمۆبیلی سەربازی و دەیان پارچە چەكی دی دەستكەوتی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بوونە.
https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Dawn_2#cite_note-2
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە فەجری دوو هێزی چەكداری كۆماری ئیسلامی ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان بە هاوبەشی ئەنجامیان داوە لە رێكەوتی 20-7-1973 تا 4-8-1983, تیایدا 390 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاكی عێراق داگیر كرا, لەم ئۆپەراسیۆنەكە 1000 پێشمەرگەی پارتی بەشداری كردووە:
https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Dawn_2

“هێزەكانی ئێران لە رێگای چاوساغەكانیەوە دزەی كردە ناو عێراقەوە بە قوڵایی 16 كیلۆمەتر و دەستی بەسەر زۆر چیا و سەربازگەو 43 گونددا گرت, لەناویاندا بارەگای سەركردایەتی حدكا, بە پێی بۆچون ئێرانییەكان ناوچەكە لە روی ستراتیجیەوە گرنگی نەبوو, بەڵام ئۆپۆزسیۆنی كوردی رۆژهەڵاتی لاواز كرد, هاوكات لەو ناوچەیە حكومەتی عێراقی لە دەربەدەری دامەزراند, بەدوای ئەم شەڕە دوو روداو رویاندا, رێكەوتنی عێراق لە گەڵ توركیاو واژۆكردنی پەیمانی ئەمنی هاوبەش, رێكەوتنی ی ن ك لە گەڵ بەغدا-http://www.moqatel.com/openshare/Behoth/Siasia2/IranIraqAr/sec14.doc_cvt.htm”.

“لە 29ی تیرماهی 1362 “20-7-1983” لە میحوەری پیرانشار- حاجی ئۆمەران لە لایەن هێزە چەكدارەكانی ئێران و هێزەكانی كوردی عێراقەوە هێرش ئەنجامدرا, بە دروشمی یا ئەڵا , یا ئەڵا, یا ئەڵا و بەناوی فەجری 2, لە ژێر سەركردایەتیەكی هاوبەشدا, لە ئەنجامی شەڕەكە سەربازگەی تەمەر چین و سەربازگەی حاجی ئۆمەران, گومرگی سنور, وە چەندین چیای بەرزی وەك كۆدۆ 3000 مەتری و گردمەند2519 مەتری و ئازادی 3700 مەتری و چەندین شارە دێی وەك رایات و ئازادی و زینیوێ و , مەمی خەلان و …. دەستیان بەسەردا گیرا . لە ئۆپەراسیۆنەكە 24 گوردانی هاوبەش پاسدارو سوپا لە بەرەی ئێرانەوە بەشدارییان كرد, كە 17یان لە هەرێمی فارسەوە هاتبوون-
https://what.sapp.ir/emtedad_fars/1532093192345b36c2bcDOEc-%D8%AE%D8%A7%D9%86%D9%87-%D8%B4%D8%B1%DB%8C%D8%AD-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%86%D9%85%DB%8C-%D9%86%DA%AF%D8%A7%D9%87″.
“فەجری 2 ناوی ئەو شەڕە هاوبەشەیە, كە هێزەكانی ئێران بە هاوكاری كوردەكانی عێراق” لەوكاتە هەر پدك بوو”ئەنجامیاندا, تیایدا توانرا بەرزاییەكانی 2519, 2120, 1970,2062 و 80 رەبایە, 200 كیلۆمەتر چوار گۆشەو 60 تانك و 150 زرێپۆش بگرترێت و هاوكات بووە هۆی 4000 كوژراوو برینداری عێراقی, 510 دیل و خستنە خوارەوەی 9 فرۆكەو زیانێكی زۆری مادی دی بە سوپای عێراقی گەیشت,.
هێرشی دوو هەفتەیی ئێران و پارتی دیموكرات بۆسەر ناوچەی حاجی ئۆمەران لە 20ی تەموز و گرتنی هەردوو چیای كۆدۆ و گردە مەندیل و ئازادی و كۆمەڵێك چیای بەرزی دیكە، هەروەها ناوچەكانی شیوەڕەش، ماوەتان، حاجی ئۆمەران، خەلان، زینوێ، ئالانە، ئازادی، بابكراوە، رایات، رەشەمێ، گوندە ژێر و گەلە ژێرو بەشێوەی گشتی ئێران 43 گوند و شارە گوندی داگیركرد. لە هێرشی هاوبەشی سوپای ئێرانی و كوردەكان, 390 كیلۆمەتر دووجار لەخاكی عێراق ئازاد كراوە https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA_%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%AC%D8%B1_%DB%B2″.
فەجری دوو نەك نەبووە دابینكردنی ناوچەی نفوز بۆ پارتی, بەلچكە قازانج سەری مایەی خوارد, بووە كاولكردنی ناوچەكە, تەنها ئێران گۆڵی خۆی كرد.
پاش شكستی ئێران لە فەجری یەك, بانگەشەی ئەوە كرا كە توانای هێرشی نەماوە, بۆیە ئێران پێویستی بە سەركەوتنێك هەبوو, بەم ئۆپەراسیۆنە بە دەستی هێنا. لەم ئۆپەراسیۆنە هێزێكی بچووك بەكار هێنرا, زیانی كەم كرا و مسۆگەركردنی سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكە كرا.
لە حاج عۆمران لە سەرەتای شەڕەوە هیچ جموجۆڵێك لەلایەن ئێرانەوە لەم قۆڵەوە نەكرابوو, بەم ئۆپەراسیۆنە ناوچەكە هێنرایە ناو جەنگەوە. پێش هێرشەكە بە 24 كاتژمێر زووتر, دزە كرایە پشت سەنگەرەكانی عێراق, ئەم كارە عێراقییەكانی توڕە كردو ئەمەی خستە ئەستۆی پارتی.
دوای گرتنی ناوچەكە, ئێرانییەكان سەربازگەی حاجی ئۆمەرانیان ناونا حمزە سید الشهدا و بەرزاییەكانی حاجی ئۆمەرانیشیان گۆڕی بۆ “شەهید سەدر”.
لەو كاتە لەتیف نسەیف جاسم، وەزیری ئەوكاتی راگەیاندنی عێراقی رایگەیاند كە زلهێزێكی جیهانی و هەروەها حیزبی شیوعی عێراقی” دروشمی راوەستانی دەست بەجێی جەنگی ئێران و عێراق بوو لەو كاتەدا, یان بەشداری حشع ی لە قەندیلی دووی بە بەشداری لە فەجری دوو زانیووە, یاخود لە خۆیەوە ئەم لێدوانەی داوە, حشع هیچ شەڕێكی هاوبەشی لە تەك ئێرانییەكان نەكردووە” لە ئۆپەراسیۆنی فەجر 2 یارمەتی هێزەكانی ئێرانیان داوە. ڕاستەوخۆ دوای سەركەوتنی ئێران لە ئۆپەراسیۆنەكە، ڕادیۆی لەندەن رایگەیاند كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەركێكی لەسەرە بۆ بەكارهێنانی هێز, ئێران ناچار بكەن كۆتایی بە جەنگەكە بهێنێت. هەروەها ڕادیۆی ڕیاز لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانی لە پاریسەوە رایگەیاند تاران بەردەوامە لە كڕینی چەك لە تەلئەبیب بۆ درێژەدان بە جەنگ.
https://www.hamshahrionline.ir/news/1430/%D8%A2%D8%B4%D9%86%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D8%A8%D8%A7-%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%AC%D8%B1-%DB%B2
بەم شێوەیە بینیمان فەجری دوو كاردانەوەی جیهانی بوو, بەمەش پارتی بە دەستی خۆی بەنزینی كرد بەسەر خۆی و گەلدا.
ئۆپەراسیۆنەكە كاتژمێر 12ی شەو بە دروشمی “یا الله یا الله یا الله” دەستی پێكرد, لەم ئۆپەراسیۆنەدا ١٦ كەتیبەی سوپای پاسداران و شەش كەتیبەی پیادە و یەك كەتیبەی میكانیكی سوپا بەشدارییان كرد. لە میانی ئۆپەراسیۆنەكە حوجەتول ئیسلام مستەفا ڕادانی پوورو زەبیحوڵڵا ئەسیزادە فەرماندەی لیوای ١٨ی غەدیر كوژران:
https://www.imna.ir/news/589467/%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%AC%D8%B1-%DB%B2-%D8%B6%D8%B1%D8%A8%D9%87-%D9%85%D9%87%D9%84%DA%A9-%D8%A8%D9%87-%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%87%DA%A9-%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%B6%D8%AF%D8%A7%D9%86%D9%82%D9%84%D8%A7%D8%A8
بەشێك لە هێزەكانی ئێران ٢٤ كاتژمێر پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە جوڵەیان كردە پشت هێزەكانی عێراقەوە. لە جەنگەكە هێزەكانی ئێران پێك هاتبوون بوون لە 24 كەتیبەی پیادە و میكانیكی, وە هێزەكانی عێراق بریتی بوون لە ٣٦ كەتیبەی پیادە و كۆماندۆ. ژمارەی كوژراوەكانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنەكە ٤١٦٤ كەس بوو:
http://www.aviny.com/Occasion/enghelab_jang/defaemoghaddas/93/amaliat/zamini/valfajr-2/valfajr.aspx?%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%AC%D8%B1-2
http://www.aviny.com/Occasion/enghelab_jang/defaemoghaddas/93/amaliat/zamini/valfajr-2/valfajr.aspx?%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%AC%D8%B1-2

لە تۆڵەی ئەم هێرشە هاوبەشە, سەرباری ئەوەی 5 رۆژ مابوو ئۆپەراسیۆنەكە كۆتایی بێت, بەعس كەوتە بێسەروشێنكرردنی بارزانییەكانی قوشتەپە, هاوكات دەرگای جهەنەمی بەكارهێنانی چەكی كیمیاویشی بۆ یەكەمجار لە كوردستان كردەوە”بە گازی خەردەل 100 كەس لە سوپای ئێران و كوردە هاوپەیمانەكانی پێوە بوون, بە هۆی بێ ئەزموونییەوە گازی كیمیاوی سوپای عێراقیشی لە مەرگ بێبەری نەكرد –
https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%B1%D9%86%D8%A7%D9%85%D8%AC_%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82_%D9%84%D9%84%D8%A3%D8%B3%D9%84%D8%AD%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%8A%D9%85%D8%A7%D9%88%D9%8A%D8%A9 “.

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو
ئۆپەراسیۆنەكە بۆ ئێرانییەكان لە 20ی یۆلی 1983 و بۆ عێراقییەكان لە 22ی یۆلی 1983 دەستی پێكردووە, پارتی چاوساغی بۆ هێزەكانی ئێران كردووەو دەستی سوپای ئێرانی راكێشاوەتە پشت سەنگەرەكانی عێراقەوە بە قولایی 16 كیلۆمەتر, بەهۆی جەنگەكەوە 43 شارۆچكەو گوند وێران بووەو كراونەتە گۆڕەپانی جەنگ, 200 بۆ 390 كیلۆمەتر چوارگۆشە خاك لە لایەن ئێرانەوە داگیركراوە.
كۆماری ئیسلامی لە یەكەم چركەی هاتنە ناوەوەی دەستی كردووە بە گۆڕینی ناوی شوێنەكان كە بەعس ئەوەی نەكرد لە رابردوو. ئامانجێكی جەنگەكە لێدانی كۆمەڵەو دیموكرات بوو لە ناوچەكە كە لەو كات و ساتە دوژمنی هاوبەشی ئێران و پارتی بوون, بارەگاكانیان هێنابووە ئەم دیو سنوور و لەوپەڕی چالاكی سەربازی خۆیاندا بوون.
لە جەرگەی ئۆپەراسیۆنەكە بەعسی فاشی كەوتە شوێنبزر كردنی هاوولاتییە سڤیلە بارزانییەكانی قوشتەپە و بەحركەو …… . پارتی دیموكراتی كوردستان بە هێزێكی هەزار كەسییەوە بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی كردووە.
دوای فەجری دوو, ئێرانییەكان دوو ئۆپەراسیۆنی دیكەیان لە هەمان ناوچە ئەنجام دایەوە, كەربەلای 2 لە دوی سەپتەمبەری 1986, وە كەربەلای 7 لە رێكەوتی 4ی ئازاری 1987, لێ لەبەر ئەوەی هێزی كوردی نەگلابوونە ئۆپەراسیۆنەكەوە بۆیە بەعس كاردانەوەی نەبوو بەرامبەر بە خەڵك.
بۆ زانیاریش هیچ ئۆپەراسیۆنێك هاوبەش یان تەنهای ئێرانییەكان لە كوردستان, ناوی كوردی یان ناوی جێگاو شارێكی كوردستانی هەڵنەگرتووە.
لە كۆتادا بۆمان دەردەكەوێت پارتە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەگەڵ ئێران لای چەوتی مێژوویان گرتووە لەو كاتە, بۆیە پێویستە دان بە هەڵەكانی خۆیان بنێن و زانیاری تەواو بدەنە خەڵكی و داوای لێبوردن لە خەڵك بكەن و لە سامانی سەركردەو پارتەكانیان قەرەبووی هاولاتیانی ئەو ناوچانە بكەنەوە.

ماویەتی…




چارەنوسی هەڵبژاردن لە هەرێم… عوسمان حاجی مارف

پارتی و یەکێتی ئەوە ناشارنەوە، کە ناتوانن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەن. ئاماژەیەکی لابەلاش بەوە ئەدەن کە نەک ١-١٠-٢٠٢٢ هەڵبژاردنیان بۆ بەڕێ ناخرێ، بەڵکو ئەمساڵ کارێکیان بەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەوە نابێت. هەر بۆ ئەم پڕۆسەیەش دەبینین کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هیچ ئامادەکاریەکیان تائێستا نیشان نەداوەو سەرەتای هیچ کارێکیان دیار نییە و بێکار ماونەتەوە.

پاساوی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە زیاتر دەیگەڕێنەوە بۆ ڕێکنەکەوتنی نێوان خۆیان. هەر لایەنێکیشیان ئەویتر بەکەمتەرخەم و نابەرپرس تاوانبار دەکات. هەڵبەتە ناڕێکی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ خۆی مەسەلەیەکە، چونکە دوو هێزی سەرەکین لە پێکهێنانی دەسەڵات لە هەرێمدا. بەڵام ناسینەوەی کێشەی دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە واوەترە لە دانیشتن و دانوسان و ڕێکەوتنی نێوان هەردوو لایان. بۆیە پێویست دەکات هۆکارەکانی دواکەوتنی ئەم هەڵبژاردنە بناسین کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی قوڵی سیاسی ناوچەکەو عێراق و کوردستان و ئەو ئاڵوگۆڕانەی پێشهاتون، لە قوڵبوونەوەی زیاتری ئەو گێژاو و ناسەقامگیری سیاسیەی چەندین ساڵە دۆخی سیاسی ناوچەکەی لە قاڵبداوە.

یانی بە مانایەک ئەم دوو هێزە میلیشیایە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی هێزەکانیان، لە ئێستادا ناتوانن بەردەوامی بەو شێوازانەی پێشوو بدەن، کە ناویان نابوو ڕێکەوتنی ستراتیژی، یان حکومەتی بنکەفراوان و پاراستنی یەکڕیزیی کورد..هتد. چونکە ئەو ئاڵوگۆڕە جیهانی و ناوچەییانەو قەیرانی قوڵ لەپرسی پێکهێنانی حکومەت لە عێراقدا پارتی و یەکێتی خستۆتە بەردەم چارەنوسێکەوە، ئاسان نییە بتوانن بە چەند گفتوگۆو دانوسانێک بگەنە ڕێکەوتنێکی دیاریکراوو پەسەندکراو تا جێگای ڕەزامەندی هەردوولایان بێت. بزووتنەوەی کوردایەتی لەبەردەم مامەڵەو گەمەیەکی هەستیارو مەترسیدارو چارەنوسسازدایە، کە بابەتەکە بە ڕێکەوتن لەسەر چۆنیەتی بەڕێکردنی هەڵبژاردن کۆتایی نایەت، چونکە بۆخۆشیان ئەوە زۆرباش دەزانن، کە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان ناتوانێت وەڵامێک بێت بۆ ئەو گرفت و کێشانەی لە بەرانبەریدا دەستەوەستان ماوون. ئاستی گرفت و کێشەکانیان لە چوارچێوەی هەلومەرجێکی سیاسی وەهادایە، کە لە چاوەڕوانیدا قەتیسی کردووە و ناتوانن بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە بدەن، چونکە لەم دۆخی چاوەڕوانیەدا هەر بڕیارێک بەناوی ڕێکەوتنەوە بدەن، مامەڵەو گەمەکانیان بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنەدا لەدۆخێکی وەها هەستیاردایە، کاریگەری جددی لەسەر ئاستی هاوسەنگی هێزەکانیان دەبێت، کە ناتوانن دیاری بکەن بە قازانجی کاملایان دەبێت.

ئەوەی پێویستە قسەی لەسەر بکەین ئەو ئاڵوگۆڕانەیە کە دۆخێکی تری لە دەورانی سی ساڵی دەسەڵاتی میلیشیایی پارتی و یەکێتی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە پێگەو دەوریان لەسەر لێواری جۆرێک لە بنبەست و دارماندایە:

یەکەم/ شکست و پاشەکشەی دەوڵەتی ئەمریکا وەک تاکە جەمسەرێک لە ناوچەکەدا، یەکێکە لەو هۆکارە گرنگانەی کاریگەری دانا لەسەر بەدیهێنانی ئەو ئاڵوگۆڕو پێشهاتە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە ناوچەکەی خستە دەورانێکی ترەوە. چڕبونەوەی ململانێ و کێشمەکێشی وڵاتانی زلهێزی دنیا و وڵاتانی ناوچەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەتی خستنەسەرپشتی دەرگای دەخالەتکردنی زیاتری ئێران و تورکیا لە عێراق و کوردستاندا. هەر ئەم واقعە شێوازێکی تری بەخشی بە ئالوگۆڕ لە دەورو پێگەی پارتی و یەکێتی و پەیوەنیدیان بە بەغداوە، چونکە ئەو دەورانە تێپەری کە بتوانن پاشکۆبوونی سیاسەتەکانیان تەنها ببەستەوە بە نەخشەو دەوری سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکاوە. واتە لەبەرانبەر ناسەقامگیری سیاسی و ناسەقامگیری پێگەی خۆیاندا گیریان کردووە. هەرجارەی بە گرفتی کێشمەکێشی نێوان وڵاتانی زلهێزی دنیا و وڵاتانی ناوچەکەوە دەناڵێنن. گرفتی هەڵبژاردنیش درێژکراوەی هەمان ئەو دۆخەیە. نارۆشنن لەسەر ئەوەی بەرەو چ ئاراستەیەکی دەبەن. پارتی و یەکێتی بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن و دەڵێن(هیچ ڕێککه‌وتنێک نییه‌ له‌نێوانماندا)، دواتریش لەسەر چی ڕێکدەکەون، نەزانراوە!

دووەم/ نەخشە و سیاسەتەکانی یەکێتی و پارتی، کە پێشتر لەپەیوەند بە ستراتیژی ئەمریکاوە توانیان داگیرکاری و تاڵانچێتی لە کوردستان بەدەستبهێنن و بوونە بەرگریکەری سەرسەختی یەکگرتوویی خاکی عێراق، هەروەها خۆیان کردە هاوچارەنووسی پێکهاتەو ئایندەی دەسەڵاتی سیاسی لە عێراقدا، ئێستا کە قەیرانێکی بەرفراوان دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی داگرتووە، پارتی و یەکێتیش بوونەتە هاوچارەنوسی هەمان ئەو قەیران و گێژاوەی حکومەتی عێراقی تێیدا چەقیوە. لەهەمانکاتدا کاریگەری لەسەر ناڕۆشنی هەڵبژاردنی هەرێم و پەیوەندی نێوان هێزە میلیشیاو سیاسیەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی و ئیسلامیەکانیش داناوە. هەربۆیە هەڵبژاردنی کوردستان لە چاوەڕوانی یەکلایبوونەوەی دۆخی بەغدا و پێکهێنانی حکومەتەکەیدایە، چونکە لە ئێستادا شتێکی وەها دیار نییە، کە ئاخۆ چی بە قازانجی پارتی یان یەکێتی دەبێت.

سێیەم/ درێژەکێشانی شەڕی ئۆکرانیا جگە لەوەی کاریگەری لەسەر هەلومەرجی سیاسی جیهان هەیەو شەڕی نێوان جەمسەرە ئیمپریالیەکانە، ڕاستەخۆ کاریگەری جددیشی لەسەر یەکلاییبونەوەی ئایندەی هەلومەرجی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش داناوە. سەردانەکانی بایدن و بۆتین بۆ ئەم ناوچەیە و دانوسانەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ئامانجی بەستنەوەی چارەنوسی ئەم ناوچەیەیە، بە کێشمەکێش و جەنگی نێوانیانەوە، لەم نێوەدا جێگاو ڕێگاو پێگەیەکی بۆ پارتی و یەکێتی نەهێشتۆتەوە. بەجۆرێکە، کەبوونەتە پاشکۆی ڕووداوەکان و دەکەونە بەر ڕەحمەتی چۆنیەتی و پێداویستیەکانی یەکلایبوونەوەی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزی دنیا و وڵاتانی ناوچەکەوە، بەتایبەتی تورکیا و ئێران و سعودیە. بۆیە لەئێستادا پارتی و یەکێتی ئەوەیان پێباشترە جارێ هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک نەکەن و لە چاوەڕوانیدا بمێننەوەو ئەوە بۆیان گونجاو ترە! هەر هەنگاوو ڕێکەوتنێک قومارێکە نازانرێ کێ براوە دەبێت. بۆیە خۆبەستنەوەیان بە ڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان دەچێتە چوارچێوەی  قومارێکەوە شانس دەور دەبینێت.

چوارەم/ قوماری هەڵبژاردنیش لەکاتێکدا، کە توڕەیی و ناڕەزایەتیەکی بەرفراوانی جەماوەری یەخەی پێگرتوون، هەر لەسەرەتاوە شکستی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕێنەکەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکاتە کارێکی حەتمی و دەکەونە ناو قەیرانێکی قوڵترەوە. ئەمەش هۆکارێکی جددیە، کە لەئێستادا باس لەدواخستنی هەڵبژاردن بکەن. پارتی و یەکێتی تا ئەوکاتەی هەلومەرجی سیاسی عێراق و ناوچەکە بەلایەکدا دەکەوێت، بەمانای حساباتێک لەنێوان کێشمەکێش و دەخالەتێک وڵاتانی زلهێزی دنیاو ناوچەکە بە شوێنێک دەگەن، ناچارن خۆیان نەخەنە ناو گێژاوی هەڵبژاردنێکەوە، کە ئەوسەرەکەی لەناو جەنجاڵی ئەم کێشمەکێشەی ئێستادا دیارنییە. ناشیانەوێت بە ناوی هەڵبژاردنەوە لەم دۆخە هەستیارەدا زیاتر جەماوەری ناڕازی لە خۆیان توڕەتر بکەن.

هەروەها لەلایەکی تریشەوە بەشێک لەو لایەنانەی بەناوی ئۆپۆزیسێونەوە دەیانەوێت لەم فرسەتەدا کورسی زیاتر بەدەست بهێنن، پێیان باشە بەزوویی هەڵبژاردن دەستپێبکات وسوود لەم قەیرانە بۆ زیاترکردنی کورسیەکانیان وەربگرن. هەڵبەتە گەر هەڵبژاردن بکرێت، ڕەنگە لایەنێکی وەک نەوەی نوێ ژمارەی کورسیەکانی زیاد بکات، هەربۆیە کەسانێکی هەلپەرست، سەنگەری هەڵسورانی سیاسیان لە گۆڕانەوە دەگوێزنەوە بۆ نەوەی نوێ. ئەوەی جێگای باسە زیادبوونی کورسیەکانی نەوەی نوێ هیچ کاریگەریەکی لەسەر پێکهاتەی دەسەڵات و چارەنووسی هەلومەرجی سیاسی کوردستان نابێت، تەنها ڕوکارێکە لەناو گۆماوی کاریکاتۆری هەڵبژاردن و پەرلەماندا مەلە دەکات.

پێویستە ئەوە بڵێم، کە گرنگ نیە کەی هەڵبژاردن دەکرێت و چۆن کێشەکان لە ناو کێشمەکێشی بەرژەوەندی وڵاتان و هێزە سیاسیەکاندا بە قازانجی هاوسەنگی هێزی پارتی یان یەکێتی یەكلایی دەبێتەوە،. گرنگ دۆخی ژیان و گوزەرانی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێش و کەمدەرامەت و هەژاری کوردستانە، کە نە بۆ پارتی و نە بۆ یەکێتی و نە ئۆپوزیسیۆنەکەشیان جێگای بایەخیان نەبووەو نییە. هەڵبژاردن بکرێت یان نەکرێت، پارتی و یەکێتی دەسەلاتی میلیشیایی ڕەهایان هەیە. کابوسن بەسەر ژیان و چارەنوسی خەڵکەوە. هەڵبژاردن و پەرلەمان هیچ ناگۆڕێت. ئەم کابوسە دەبێت بەهێزی ناڕەزایەتی جەماوەری کۆتایی پێبهێنرێت. هەرچاوەڕوانیەک لە هەر هێزێک لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم سیستمە کابوسەدا گەمەی سیاسی بە ناوی هەڵبژاردن و پەرلەمانەوە دەکات، کارێکی خۆکوژیەو ئەو فرسەتە دوور دەخاتەوە، کە دەمانەوێت ئایندەیەکی رۆشن بۆ خۆمان و نەوەکانی داهاتوو دابین بکەین و ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی لە ژیان و گوزەران و لە ماف و ئازادیەکانماندا و لەشێوازی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا بەدی بهێنین.

٢٤/٠٧/٢٠٢٢




چاره‌نووسی كورد له‌ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كاندا… رسول بۆسكێنی

كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی پانزه‌یه‌م نیشتمانی كورد تابلۆیه‌كی گه‌شاوه‌ و جوان بوو، بۆ میرنشینه‌ پشتاوپشته‌كانی كورد، هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ پێگه‌ و جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، له‌سه‌ده‌ی شانزیه‌م به‌دواوه‌ خاك و نیشتمانی كورد بووه‌ شانۆی ڕووداوه‌كان له‌نێوان ئیمپڕاتۆری عوسمانی و سه‌فه‌ویدا، به‌زۆر شێوازی جیاواز، ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگ و ڕووداوانه‌ی نێوان عوسمانی سونی و سه‌فه‌وی شیعی دابه‌ش كردنی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ویه‌كان به‌ره‌و خۆرئاوا په‌لاماریان برد و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ تا مرعش و به‌شێكی زۆر له‌ خاكی باكووری كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌و میرانه‌ی هاتبوون گوێڕایه‌ڵی و پشتگیری خۆیان ده‌رببڕن، شائیسماعیلی سه‌فه‌وی یانزه‌ میری كوردی خسته‌ زیندانه‌وه‌، خاكه‌كه‌ی دایه‌ده‌ست بریكاره‌كانی خۆی، به‌ڵام كه‌ سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌می عوسمانی (15012- 1520ز) هاته‌ سه‌رته‌خت، بڕیاری هێرش و په‌لاماریدا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات، چونكه‌ هێزه‌كانی سه‌فه‌وی به‌خێرایی به‌ره‌و ڕۆژئاوا ملیان ده‌نا و بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌مه‌ترسی ده‌زانی، ئه‌وه‌ بوو له23ی ئابی 1514ز شه‌ڕ له‌نێوانیان هه‌ڵگیرسا، له‌دۆڵی چاڵدیران له‌باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، له‌ئه‌نجامدا شائیسماعیلی سه‌فه‌وی تێكشكا و به‌برینداری هه‌ڵات و ته‌برێزی پایته‌ختی به‌جێهێشت، ساڵی شه‌ڕی چاڵدیران بوو به‌خاڵ و نیشانه‌یه‌كی ترسناك له‌مێژووی كورد، بۆیه‌كه‌مجار خاك و نیشتمانی كورد به‌پێی ڕێكه‌وتن له‌نێوان ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی دابه‌ش كرا، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی تازه‌ی له‌سه‌رئه‌و بارودۆخه‌ تازه‌یه‌ هێنایه‌كایه‌، هه‌ندێك میره‌كورده‌كانیش هه‌ر یه‌ك له‌وان چوونه‌پاڵ لایه‌ك، له‌كاتێكدا هیچ گرنتیه‌كی عوسمانی و سه‌فه‌وی نه‌بوو بۆ میره‌كورده‌كان.
ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌ماسیه‌
ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی – سه‌فه‌وی هه‌وڵیاندا به‌ڕێكه‌وتن كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوو ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، به‌درێژایی مێژوو كورد له‌ڕێكه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك كارتێكی گوشار له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان به‌كارهاتووه‌ و له‌سه‌ر پشتی كورد ڕێكه‌وتنیان كردووه‌، ڕێكه‌وتن و په‌یمانامه‌كانیشیان جێگیرنه‌بووه‌ و دووباره‌ شه‌ڕ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌ بۆ نموونه‌ له‌ڕێكه‌وتنامه‌ی ساڵی 1555ز كه‌به‌په‌یماننامه‌ی (ئه‌ماسیه)‌ ناسراوه‌، به‌شی زۆر خاكی كوردستان به‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه‌وت، ئێران ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی زاگرۆس و كرماشاندا هه‌بوو، به‌ڵام له‌ساڵی 1578ز شه‌ڕی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه‌، له‌ڕاستیدا هه‌میشه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ ڕوویده‌دا له‌ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانی نێوان ئێرانییه‌كان و توركه‌كان، سه‌ره‌ڕای وێران بوونی نیشتمانه‌كه‌یان له‌م شه‌ڕانه‌دا كورده‌كان ژیانی چاكترین له‌جه‌نگاوه‌ره‌كانیان كرده‌ قوربانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی عوسمانی.
ڕێكه‌وتنامه‌ی زه‌هاب
شاعه‌باسی سه‌فه‌وی1581- 1629ز به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌ساڵی 1590ز كه‌به‌په‌یماننامه‌ی (فه‌رهادشا) ناسراوه‌، ده‌ستی هه‌ڵگرت له‌ئازه‌ربایجان و شاره‌زوور بۆ توركه‌كان، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك سه‌رله‌نوێ شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه‌، ئێرانیه‌كان توانیان هه‌ندێك له‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستیان دابوو بیگرنه‌وه‌ و له‌ساڵی 1623ز ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر به‌غدا و موسڵ و به‌سره‌ و عیراقی عه‌ره‌بی، له‌ساڵی 1639ز ڕێكه‌وتنامه‌ی (زه‌هاب) له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام دراو هێڵه‌گشتیه‌كانی سنووری هه‌ردوو ئیمپڕاتۆریه‌ت دیاری كرا، به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌كێشه‌دابوون ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوو ته‌نیا گه‌لی كورد بوو.

ڕێكه‌وتنامه‌ی قوسته‌نتینیه‌
له‌ساڵی1736ز نادرشای ئه‌فسار ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست له‌ئێران، له‌ژێر ئاڵای سه‌فه‌ویه‌ لابراوه‌كان هاته‌ سه‌رته‌ختی ئێران و فه‌رمانڕه‌واییه‌كی نوێی دامه‌زراند، به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو كرده ‌سه‌ربازییه‌كانی نێوان توركی- ئێرانی به‌رده‌وام بوو، تابه‌ستنی ڕێكه‌وتنامه‌ی (قوسته‌نتینیه‌) له‌ 17- 10- 1739ز له‌نێوان توركیا و ئێران، هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی (زه‌هاب)ی ساڵی 1639ز، ئه‌وه‌ بوو ئێران زه‌ویه‌كانی پێش ئه‌و كاته‌ی وه‌رگرته‌وه‌، هه‌ستان به‌لكاندنی زه‌وی و زاری كورده‌كان به‌ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كانیانه‌وه‌، هه‌وڵیاندا ده‌سه‌ڵاتی كارا دابمه‌زرێنن له‌كوردستان، ئه‌وه‌ شتێكی سروشتیه‌ سوڵتانه‌ عوسمانیه‌كان حه‌زنه‌كه‌ن میرنشینه‌كوردییه‌كان خاوه‌نی بارودۆخی سه‌ربه‌خۆبن، له‌به‌رئه‌وه‌ موڵكی فه‌رمانڕه‌واكانی كوردستان ڕووبه‌ڕووی دابه‌شكردنی مه‌ترسیداربوونه‌وه‌، به‌پێی بارودۆخی كارگێڕی نوێ ناوچه‌كه‌ی دابه‌شكرد بۆ چه‌ند (هه‌رێم) سنجقێك، ویلایه‌تی دیاربه‌كر بۆ 19 سنجق دابه‌ش كرا، ته‌نیا هه‌شتیان درا به‌میره‌ كورده‌كان، له‌وه‌شدا هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ بێننه‌ پێشه‌وه‌ ناو و ناوبانگیان كه‌م بوو، له‌چاو بنه‌ماڵه‌ ناودار و گه‌وره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ ڕاپه‌ڕێنن، له‌لایه‌كی تر بۆ له‌ت له‌ت كردن و پارچه‌پارچه‌كردنی بوونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی جیهانی كورد، به‌مه‌ش كێشه‌ و ئاژاوه‌ی ده‌خسته‌ نێوان میره‌ كورده‌كانه‌وه‌.

ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌رزرۆمی دووه‌م
وڵاتی كوردان به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كانی توركی ئێرانی بوو، خاكی كوردان به‌رده‌وام تووشی گورزی كوشنده‌بوو، ئه‌وه‌ش گرنگ نه‌بوو كێ هێرشكه‌ره‌ و كێ سه‌ركه‌وتووده‌بێت، نرخه‌كه‌ی ته‌نیا وێرانكاری كوردستان و به‌هه‌ده‌ر ڕۆیشتنی گیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س بوو له‌گه‌لی كورد، له‌به‌رامبه‌ردا گه‌لی كورد هه‌میشه‌ به‌رگری له‌خاك و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه‌، به‌ڵام هه‌ركات دوژمنه‌كان دڕۆستیان نه‌هاتبن، له‌دژی گه‌لی كورد یه‌كیان كرتووه‌ و هاوكاری یه‌كتریان كردووه‌ بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، زۆرجاریش توركیا و ئێران سكاڵای هه‌رێمایه‌تیان له‌دژی یه‌كتر به‌رزده‌كرده‌وه‌ و زۆرجار ئه‌م سكاڵایانه‌یان پشت ئه‌ستورده‌كرد به‌په‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ریه‌كتر، به‌ڵام ڕێڕه‌وی ئه‌م جۆره‌كارانه‌ دڵخۆشكه‌رنه‌بوو بۆ به‌ریتانیا و ڕووسیا، هه‌ردووكیان له‌وه‌ ده‌ترسان هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی تر زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی و ئابووریه‌كانی ئه‌وان بگه‌یه‌نێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ده‌ستپێشخه‌ری ڕووسیا و به‌ریتانیا كۆنگره‌یه‌ك به‌سترا له‌ئه‌رزڕۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ناكۆكیه‌كانیان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌بینی له‌م كۆنگره‌یه‌دا، كه‌ خواست و ویسته‌كانی خۆی سه‌پاند له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ی له‌و كارانه‌دا خاكی له‌ت وپه‌ت ده‌كرا گه‌لی كوردبوو، نه‌ك له‌كۆنگره‌ به‌شدارنه‌بوو، هه‌ر لێشیان نه‌پرسیه‌وه‌.
ڕێكه‌وتنامه‌ی (ئه‌رزرۆمی دووه‌م) له‌19- 31ی ئایاری 1847زدا، له‌شاری ئه‌رزڕۆمی باكووری كوردستان له‌نێوان ده‌وڵه‌تی قاجاری و ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ڕووسیای قه‌یسه‌ری و به‌ریتانیا مۆركرا، ناوه‌رۆكی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ داوای ده‌كرد، هه‌ریه‌ك له‌توركیا و ئێران ده‌ستهه‌ڵگرن له‌و سكاڵا دارایی و هه‌رێمایه‌تیه‌ی له‌دژی یه‌كتر به‌رزیان كردۆته‌وه‌، هه‌ردوولا به‌ڵێنیاندا ڕێگری بكه‌ن له‌په‌ڕینه‌وه‌ی خێڵه‌كورده‌كان له‌وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی تر و سه‌پاندنی یاسای دیاری كردنی ناسنامه‌ی خێڵه‌كان و به‌هێزكردنی یاسای ئاسایش له‌سه‌ر سنووره‌كان، ئه‌مه‌ش زه‌برێكی گه‌وره‌بوو به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد كه‌وت.
یه‌كێك له‌خاڵه‌گرنگه‌كانی په‌یماننامه‌ی دووه‌می ئه‌رزڕۆم ئه‌وه‌بوو ئالیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی دانرا بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی، كه‌ پێكهاتبوو له‌لیژنه‌یه‌كی چوار قۆڵی له‌نوێنه‌رانی وڵاته ‌به‌شدار بووه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌، ‌یه‌كێ له‌ئه‌ركه‌كانی دیاری كردنی سنووربوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی كۆتا سنووردیاری نه‌كرا، به‌ڵام ڕووس و به‌ریتانیا سوودی زۆریان له‌مه‌ بینی بۆ ده‌ستخستنه‌ ناو كاروباری كورده‌كان، هه‌ردوولا ئه‌م بیانووه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆیان له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی په‌یمانامه‌ی ئه‌رزڕۆم په‌رده‌یه‌كی شه‌رعی دابه‌سه‌ر به‌دبه‌ختی مێژووی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی دابه‌شكردنی خاك و نیشتمانی كورد له‌ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌.

ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان
هه‌روه‌ها له‌كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌نێوان هاوپه‌یمانان و به‌ره‌ی میحوه‌ر، په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر پێكهات، له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا بڕیاردرا به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی سه‌ربه‌خۆییان پێ بدرێت، كورد و ئه‌رمه‌ن له‌ناو ئه‌م بابه‌ته‌دابوون، په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر یه‌كه‌م به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و یاسایی بوو دانی نا به‌مافه‌كانی گه‌لی كورددا، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و وڵاته‌كه‌شی وه‌ك بابه‌تێك له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، كه‌له‌مادده‌كانی 62، 63، 64 چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی نه‌ته‌وه‌یی بكات، بۆ به‌شێكی به‌رفراوان له‌گه‌لی كورد، به‌ڵام له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا و توركیا مافی كورد خرایه‌ ژێر لێوه‌وه‌ و په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرا.
دوای ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ر زۆری نه‌خایاند، وڵاته‌ گه‌وره‌كان به‌رژه‌وه‌ندی كوردیان به‌هه‌ند نه‌گرت و ئاماده‌ییان ده‌ربڕی ده‌ستكاری ناوه‌رۆكی په‌یماننامه‌كه‌ بكه‌ن، به‌مه‌رجێك توركیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد له‌مافی كلتوری به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ كۆنگره‌ی لۆزان به‌سترا، كه‌مالیه‌كان ڕه‌زامه‌ندنه‌بوون پرس و بابه‌تی كورد له‌ناو خشته‌ی په‌یمانی لۆزان تۆماربكرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد ده‌ستی دابووه‌ شۆڕش، نكوڵی له‌كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌قازانجی تورك نه‌بوو، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و حكومه‌ته‌كه‌ی هانی بیرو بۆچوونی یه‌كسانی گوزه‌رانی كوردی ده‌دا له‌توركیای نوێدا، له‌ئه‌نجامی كۆنگره‌ی لۆزان یه‌ك وشه‌ نه‌هات ده‌رباره‌ی كورد و كوردستان، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌ بڕیار به‌ده‌سته‌كان ده‌بوایه‌ ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ مه‌رجه‌كانی سیڤه‌ر، بۆ ئه‌م كاره‌ له‌كۆنگره‌ی لۆزان مسته‌فا كه‌مال داوای له‌نوێنه‌ره‌ كورده‌كان كرد له‌به‌رده‌م ڕای گشتی بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن، كه‌ كورد و تورك هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك له‌مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان یه‌كسانن، به‌مه‌ش مافی كورد كرایه‌ قوربانی و به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی مایه‌وه‌.
جیاله‌وه‌ش له‌ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان له‌ساڵی 1921 به‌ئاماده‌بوونی وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ژاپۆن، ڕۆمان، یۆنان، سڕبیا، كرواتیا، سلوانیا و توركیا به‌سترا و په‌یمانی سڤه‌ریان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ به‌پێی په‌یمانی لۆزان بۆ جاری دووه‌م دوای شه‌ڕی چاڵدیران كوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت دابه‌ش كرایه‌وه‌، گورزێكی كوشنده‌یان له‌ كوردستاندا و كوردیان كرد به‌ژێرده‌سته‌ی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌كه‌.

په‌یماننامه‌ی به‌غداد
له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو جه‌نگی سارد جۆشی سه‌ندبوو، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌و كاته‌دا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت پشتگیری له‌خه‌باتی گه‌لانی عه‌ره‌بی ده‌كرد، له‌دژی داگیركه‌ری ڕۆژئاوایی و ئیسڕائیل، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌ گه‌وره‌كان گره‌نتیان ده‌كرد، له‌سه‌ر ڕژێمه‌ كۆنه‌په‌ۆست و محافیزكاره‌كان له‌ناوچه‌كه‌ هانیان ده‌دان، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌هاوپه‌یمانیه‌ سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌په‌یمانی ناتۆ، ئه‌و په‌یمانه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا پێكیانهێنابوو.
له‌24ی شوباتی1955 په‌یمانی به‌غدا مۆركرا، به‌ریتانیا و ئیران و پاكستان و عیراق و توركیا به‌شدار بوون، ئه‌م په‌یمانه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ دژایه‌تی كردنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، هه‌روه‌ها دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌چالاكانه‌ كاریان ده‌كرد له‌دژی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ له‌دژی كوردبوو، بۆ نموونه‌: له‌مادده‌ی یه‌كه‌م باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌توانرێت ڕێكه‌وتنی دوو قۆڵی ببه‌سترێت، له‌نێوان دوو وڵاته‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م په‌یمانه‌، ئه‌گه‌ر توركیا ڕێكه‌وتنێكی دووقۆڵی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ عیراق (1946) بۆ دژایه‌تی كردنی كورد، ئێستاش خواستی هه‌بێت ده‌توانێت، ڕێكه‌وتنێك ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران. به‌مه‌ش په‌یمانی به‌غداد به‌شێوه‌یه‌كی توند عیراقی به‌سه‌ربازگه‌ی ڕۆژئاواوه‌ به‌سته‌وه‌.
دژایه‌تی كردنی په‌یمانی به‌غدا مۆركێكی جه‌ماوه‌ری له‌خۆگرت له‌به‌غدا، كورده‌كانیش چالاكانه‌ به‌شداریان كرد، دانیشتوانی كوردستانی عیراق خۆپیشاندان و مانگرتنیان ئه‌نجامدا و دوای به‌ستنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌، داوایان كرد عیراق له‌په‌یمانی به‌غداد بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و نوری سه‌عید ده‌ست له‌كاركێشانه‌ی له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت. كرێكاره‌كانی كه‌ركوكیش بۆریه‌ نه‌وتیه‌كان و باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ری به‌ریتانیایان ته‌قانده‌وه‌، له‌ موسڵیش قوتابیان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كه‌ی سه‌رمیسر. ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی شێخ مه‌حمودیش كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد له‌بزاڤی نیشتمانی كورد له‌سلێمانی له‌ساڵی1956 گۆڕا بۆ خۆپیشاندانێكی توندوتیژ، ئه‌مانه‌ هه‌موو داوای لابردنی نوری سه‌عید و كۆتایی هێنان به‌په‌یمانی به‌غدادی ده‌كرد.

ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌ زائیر
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول، ناچار بوو ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كورد ببه‌ستێت، به‌یاننامه‌ی ئاداری ساڵی1970 له‌ئاكامی مرۆڤدۆستانه‌ و قه‌ناعه‌تی سه‌ركردایه‌تی به‌عس نه‌بووه‌، بۆ ئۆتۆنۆمی له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌، به‌ڵكو به‌گوشاره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان ناچاركراوه، ‌به‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند، وه‌ك لازاریف ده‌نووسێت: هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاداری 1970 دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردبوو، له‌هه‌ڵوێستی ڕابردووی، له‌په‌نابردنه‌به‌ر هێز و ناچاركردنی به‌گفتوگۆ، هه‌تا به‌عس ده‌رفه‌تی گونجاوی ده‌ست بكه‌وێ، جارێكی دیكه‌ له‌ كورد بداته‌وه‌.
به‌درێژایی ماوه‌ی چوار ساڵ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و ڕاپه‌ڕاندن له‌ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی نه‌گه‌یشتنه‌ ئاكام، هه‌تا له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی كورد و سه‌ركردایه‌تی به‌عس به‌ڕاشكاوی به‌عس پڕۆژه‌ی خۆیان له‌بابه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ خسته‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی كورد، له‌وێدا سه‌ره‌ڕای دابڕینی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی شه‌نگال و خانه‌قین و مه‌نده‌لی له‌ناوچه‌ی ئۆتۆنۆم، له‌جیاتی كه‌ركوك هه‌ولێریان كردبوو به‌پایته‌ختی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی و كورتیش كرابۆوه‌ له‌پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، كه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌ت شۆڕش (به‌عس) له11ی ئاداری1974 یاسای ئۆتۆنۆمی په‌سند كرد، له‌وێدا ده‌سه‌ڵاتێك نه‌مابۆوه‌ بۆ كورد، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌دا،‌ مماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و ڕه‌گه‌زنامه‌ خرابوونه‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غداو هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیش نه‌درابووه‌ ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و جێبه‌جێكردن.
سه‌ره‌ڕای لایه‌نه‌ خراپه‌كانی ناوخۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنامه‌ی ئادار، كاریگه‌ری وڵاته‌ زلهێزه‌كان و ده‌وروبه‌ریش كه‌م نه‌بوو، ئێران و ئه‌مریكا به‌وردی هاتنه‌سه‌رخه‌ت، سوڤیه‌تیش په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق زیاتر چڕ كرده‌وه‌، وای لێهات ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی دژبه‌یه‌ك ناڕاسته‌وخۆ هاتنه‌ نزیك به‌ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناكۆكی ده‌ولی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و ئێران، زیادبوونی پێگه‌ی سۆڤیه‌ت له‌عیراق، مه‌ترسی زیاتری لای ئه‌مریكا دروست كرد، له‌ساڵی 1972 (نیكسۆن) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و (كیسنجه‌ر) ڕاوێژكار بۆ ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی ئێرانیان كرد و له‌گه‌ڵ شا كه‌وتنه‌ وتوێژ بۆ دانانی ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت له‌عیراق.
ڕووداوه‌كانی ناو ئه‌و ملانێیه‌ ده‌یسه‌لمێنن هه‌ریه‌ك له‌ (عیراق، ئێران، سۆڤیه‌ت، ئه‌مریكا و ئیسرائیل) حیسابیان بۆ ئه‌گه‌ره‌كان كردووه‌، كورد وه‌كو كارتی یاریه‌كه‌ به‌كارهاتووه‌، له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، دوای چوار ساڵ نه‌شه‌ڕ نه‌ئاشتی له‌سه‌ره‌تای نیسانی 1974 سه‌رله‌نوێ شه‌ڕی نێوان شۆڕشی كوردستان و حكومه‌تی عیراق ده‌ستی پێكرده‌وه‌. له‌زستانی 1975 له‌نیۆیۆرك كیسنجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نێوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عیراق له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆبۆوه‌ بۆ دانانی ڕێوشوێنێك بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان، دواتریش كۆبوونه‌وه‌كان فراوان بووله‌نێوان عیراق و ئێران، ئێران و سۆڤیه‌ت ، ئه‌مریكا و عیراق، هه‌مووی له‌سه‌ر كێشه‌ری كورد و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، له‌ساڵی 1975 شه‌ڕه‌كان به‌ره‌و سه‌ختی چوون، هه‌ردوو وڵات عیراق و ئێران نه‌یانویستووه‌ پێكه‌وه‌ بكه‌ونه‌ شه‌ڕه‌وه‌، بۆیه‌ به‌بێ ئاگاداری بارزانی كه‌وتنه‌ گفتوگۆ، شانشینی سعودیه‌ هانده‌ری پێكهاتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بوو، تا به‌گفتوگۆ ناكۆكیه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كه‌می زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ ڕێكه‌وتنی جه‌زائیر زۆر نهێنی بوون، زه‌حمه‌ته‌ ئه‌وه‌ بزانرێ كێ یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ ئه‌م ئاشتیه‌ سه‌یره‌ ناوه‌، شای ئوردن شاحسین و ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی میسر و هه‌واری بۆمدیه‌ن سه‌رۆكی جه‌زائیر ڕۆڵیان هه‌بووه‌، له‌ناوبژیوانی هه‌ردوو وڵات، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ڕۆڵی خۆی هه‌بوو، له‌سه‌ر سكاڵای عیراق، به‌ڵام پوخته‌ و دوا هه‌ نگاوی پێكهێنانه‌وه‌ بۆمدیه‌ن تۆماری كرد.
هه‌واری بۆمدیه‌ن پێشتر له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی (ئۆپیك) له26- 10- 1974 له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن بۆ نه‌خشه‌ی پێكهێنانه‌وه‌ی عیراق و ئێران، بۆ مه‌به‌ستی ڕێگا خۆشكردن بۆ پێكهاتنه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌، دواجار له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت (ئۆپیك) له6- 3- 1975 هه‌واری بۆمدیه‌ن و شای ئێران و سه‌دام حسین به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی كۆتاییان پێهێنا و له‌ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیردا یه‌كیان گرته‌وه‌، ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ تایبه‌ت نه‌بوو به‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێران، به‌ڵكو سه‌ودایه‌كی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بووله‌سه‌ر حیسابی كورد، خاك و ئاو به‌رامبه‌ر تواندنه‌وه‌ی شۆڕشی كورد، هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار به‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه‌وه‌ هۆكاری خۆی هه‌بوو له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
له‌دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرا و نهێنی له‌ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ئێران، به‌هه‌وڵی ناوبژیوانان له‌كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی (ئۆپیك) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌واری بومدیه‌نی سه‌رۆكی جه‌زائیر له‌لایه‌ن سه‌دام حسین جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و شای ئێرانه‌وه‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر ئیمزاكرا.
هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ڕێزگرتنی پیرۆزی سنوور و خاك و ئاسایشی یه‌كتربگرن، له‌سنوورداخستن و قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ڕینه‌وه‌، له‌پێناوی سنووردانانی كۆتایی بۆ هه‌موو سنووربه‌زاندنێك به‌مه‌به‌ستی كاری تێكده‌رانه‌ له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ بێت، له‌مه‌ش سه‌دام حسین ته‌نیا مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی شۆڕشی كوردستان بوو، ئێرانیش وه‌كو ده‌وڵه‌ت له‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ سوودمه‌ند بوو بۆیه‌ش به‌زوویی پشتی شۆڕشی كوردستانی به‌ردا.
هه‌تائێستاش ده‌قی تایبه‌ت به‌به‌شه‌ نهێنیه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ به‌رده‌ست نین، كه‌ سه‌ودای داگیركارانی كوردستان له‌سه‌ر حیسابی شۆڕشی كوردستان بوو، هه‌واڵی ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر وه‌ك هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌هه‌موولایه‌ك له‌كوردستان ده‌نگی دایه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ركرده‌كانی كورد به‌و بێویژدانیه‌ چاوه‌ڕوانی ئاكامه‌كه‌یان نه‌ده‌‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی1975 به‌ته‌وقه‌ و یه‌كتر له‌ئامێزگرتنی شای ئێران و سه‌دام حسینی جێگری ئه‌وكاتی حكومه‌تی عیراق ڕێكه‌وتنه‌كه‌ كراو به‌وه‌ شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كورد شكستی پێهێنرا و بڵاوه‌ی لێكرا، كه‌ دواتر به‌ڕێكه‌وتنامه‌ی شومی (جه‌زائیر) ناوی ده‌ركرد، ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیری 1975 بووه‌ هۆی زینده‌به‌چاڵ كردنی جوڵانه‌وه‌ی كورد و به‌پیلانێكی ده‌ره‌كی شۆڕشی كوردستانی له‌باربرد و گه‌لی كوردیش سه‌رگه‌رادان مایه‌وه‌.

ڕێكه‌وتنامه‌ی توركیا- سوید و فنلندا
دوا ڕێكه‌وتنامه‌ی زلهێزه‌كان ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی كورد، ڕێكه‌وتنی توركیا و سوید و فنلندایه‌، فرۆشتنی ئه‌م جاره‌ی كورد جیاوازه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی مانگی ڕابردوو سوید و فنلندا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌په‌راوێزی لوتكه‌ی ناتۆ له‌مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا واژۆكرد، به‌گوێره‌ی ناوه‌رۆكی یاداشته‌كه‌ ده‌بێ سوید 73 كه‌سی داواكراو له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ ڕاده‌ستی توركیا بكاته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندام بوونی هه‌ریه‌كه‌ له‌سوید و فینلندا له‌هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به‌ناتۆ ده‌دات، ئه‌و 73 كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌سوید داوا كراون، ژماره‌یه‌كیان سه‌ر به‌پارتی كریكارانی كوردستانن، له‌دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی سوید و فینلندا و توركیا ئاندرسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ڕایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بن، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌باره‌ی راده‌ستكراوانه‌وه‌ داویانه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید دڵنیایی دا هیچ كات هاووڵاتی سویدی ڕاده‌ستی توركیا و هیچ وڵاتێكی تر ناكه‌نه‌وه،‌ به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ڵامیان وه‌رنه‌گرتێبت، توركیا داوای ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ راده‌ست ده‌كرێنه‌وه،‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاش رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بوو، له‌سوید و فینلد‌ا ده‌ستمان كه‌وت، سوید راده‌ستی داخوازیه‌كانی توركیا ده‌بێت و ڕێگای پێده‌دات سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید كۆنترۆل بكات، له‌كاتێدا توركیا ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری ئیسلامیه‌ وسوید و فینلندا تائێستا به‌قه‌ڵای دیموكراسی و مافی مرۆڤ ناوزه‌د كراون، به‌ڵام له‌به‌ختی كورد ئه‌م دوو هاوكێشه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ دژی كورد كۆده‌بنه‌وه‌ و ڕێكه‌وتنامه‌ی لێتێگه‌یشتن مۆرده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕێ سوید و فینلندا خه‌ڵكی دانیشتووی وڵاته‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن یاخودنا، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ ڕێگاده‌دا و هێز و تین ده‌خاته‌به‌ر توركیا بتوانێت داوایه‌كی ئاوا له‌وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بكات، ئایا تاكه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوی كێشه‌ی ناوخۆ ئه‌و زوڵم و بێدادیه‌ له‌ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌كانی كورد قبوڵ ده‌كات، ئایا تاكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌كان ڕێگاده‌ده‌ن گه‌لی كورد ببێته‌ قوربانی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان زلهێزه‌كانی دنیا.




سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێك..13… شەماڵ بارەوانی


بەشی سیانزەهەم/

لە بەشی پێشوودا کەمەک باسمان لە سیستەم و حوکمی سیوکراتی کرد له مێژووی ئیسلامدا.

ئەوە مێژووی دوور، ئینجا وەرنەوە بۆ مێژووی نزیک و سەیری گرووپە فێندەمێنتالیست و ئیسلامیە سیاسیەکان بکەن.

لەو وڵاتانەی کە جڵەوی حوکمڕانیان گرتووەتە دەست و خۆیان سەپاندووە. لە ئەفغانستان نەوەتەکانی سەدەی ڕابردووتان بیرە؟
کاتێک ئیسلامگەراکان هاتنەسەرحوکم و جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست هیچ نەما بەیەکتری نەکەن. هەر ئیسلامگەراکان لەنێوخۆیاندا بینیمان دوای دەستلەکارکێشانەوەی (محەمەد نەجیبواللە)ی سەرۆکی حیزبی (دیموکراتی میلی ئەفغانی-شیوعی) لە حکومەت لەساڵی١٩٩٢، چی ڕوویدا.

ڕێکنەکەوتنی گرووپە جیهادیستەڕادیکاڵ و توندڕۆکانی بەشداربووی شەڕ لە دژی یەکێتی سۆڤییەت لەسەر دەسەڵات و حکومەت.
بەرپابوونی جەنگی ناوخۆیی لەنێوان هێزە ئیسلامگەراکانی سەر بە(عەبدولرەسول سەییاف) و (قەلبولدین حیکمەتیار) و (ئەحمەد شامەسعود) و (بورهانولدین رەبانی).

پاشان و لەساڵی(١٩٩٦-٢٠٠١)هاتنی مەلاعومەر و بزووتنەوەی تاڵیبانی فێندەمێنتالیست بۆ سەرحوکم و بە دۆزەخکردنی زیاتری ژیان و خەستکردنی زیاتری قوڕەکە.
له سوریاش هەمان شێوە، چۆن داعش و بەرەی نوسرە و گرووپە ئیسلامیستە تیرۆرستەکانی تر کەوتنە وێزەی یەکتر و یەکتریان تەکفیردەکرد و سەری یەکتریان دەبڕی و یەکترییان دەکوشت.
بەوچەشنە ئیتر لەسایەی هێز و هەژموون و دەسەڵات و ئەقڵیەتی ئەو هێزە کۆنە پەرست و فێدەمێنتاڵیست و تۆتالیتاریزم و دەوڵەتە سیوکراتەکەیان،
هەموو شتێک یاساخ و قەدەغەدەکرێت و چیتر شتێک نامێنێتەوە بەناوی موعارەزبوون و ڕەخنە و ئازادی و بۆچونی جیاوازو حیزبی نا ئیسلامی و پلۆرالیزمی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.

تۆ لەوەگەڕێ ئەوان کەهاتنە سەر حوکم هەموو جیاوازیەکان دەسڕنەوە و حیزبە نەتەوەیی ودیموکرات و لیبڕاڵی و عەلمانی و سۆسیالسیت و چەپەکان هەرگیز لەناو بۆتەی دەوڵەتە ئیسلامی و حکومەتە سوکراتیەی ئەمان جێگایان نابێتەوە، ڕەنگە تاقە شوێنێک، کە بۆیان بمێنێتەوە، بەندیخانە بێت، ئەگەر هەمان شێوەو وەکو محەمەد نەجیبواللەی کۆمۆنیست و کافر هەڵنەواسرێن.
ئێستای تاڵیبان و سعودیە و ئێرانتان لێ دیاره، کە دیموکراسی و فرەیی و ئازادی و مافی مرۆڤ و مافەکانی ژن و هەموو جیاوازیەک، لە چ دۆخێکی دۆزەخی و ماڵوێرانی و خنکاندایە.
ئیخوانولموسلیمینیشمان بینی، کاتێک لە دوای ئەو پایزەی عەرەبی، کە بەهەڵە پێی دەڵێن( بەهاری عەرەبی)، ئەو پایزەی، کە هێزەکۆنەخواز و فێندەمێنتالیستە ئیسلامیەکانی بەهێز کرد، چۆن و بە چ شێوازێك ئیخوانیزم و سەلەفیزم و ئیسلامی سیاسی و گرووپە جیهادیستە تیرۆرستەکان سواری شەپۆڵی ناڕەزایەتی و توڕەیی شەقام بوون و شۆڕشی جەماوەر و خەڵکیان دزی و دەرفەتیان قۆزتەوە و هێزی جەماوەری بێ ناز و بێ زاریان بە ئاڕاستەی ئیدەلۆژیای خۆیاندابرد و بۆ بەرژەوەن و مەرامی خۆیان بەکارهێناو لە ڕێگەیەوە، هەندێک لە وڵاتانی وەکو سوریا و یەمەن و لیبیایان خەڵتانی تیرۆر و کوشتن و سەربڕین و تەقینەوە و تیرۆرکرد و بۆماوەیەک هەندێک لە خاکی عێراق و کوردستانیان داگیرکرد و لە هەندێک شوێن خۆیان گەیاند بە جڵەوی حوکمڕانی لە وڵاتانی نموونەی:تونس و لیبیا و میسر..تاد.
و کەڵبەیان لە حوکمڕانی گیرکرد، بەتایبەتی نەهزەی ئیخوانی لە تونس مەسەلەی شەریعەتی ئیسلامی و میرات و شتی هێنایە گۆڕ و ئیخوانی میسر دوو ڕۆژ و کەرتێک بوو هاتنەسەر دەسەڵات و یەکم شت، کە کردیان، کودەتایان بەسەر دەستووری میسردا کرد و پڕیانکرد لە مادەی دینی و ڕێساو یاسای مەزهەبی و دەستوورەکەیان گۆڕی بۆ دەستوورێکی ئیسلامی و هەرئەوەی مابوو مادەی سیواک و ڕیشیشی بۆ زیادکەن.




خەمخۆری گشتی، خەمخۆری تایبەتی… زانا رەزاق

هەمیشە وهەموو کات دوو جۆر مرۆڤ هەبووە مرۆڤی باش مرۆڤی خراپ بەهۆی ئەمەشەوە دوو جۆر چەمکی دژبەیەک یان هەر شتێکی تر پەیدابووە ، خۆی ئەو دوو جۆرانە لە ملمڵانێ دابوونە بۆ ئەوەی ئەو ئامانج و مەبەستانەی هەیانە بیانهێننە دی ، مەبەستی پشت ئامانجی مرۆڤی باش بۆ هەمووان بووە لەهەمان کاتدا بۆ هەمیشەیی بووە ، بەڵام هی مرۆڤی خراپ بەپێچەوانە مەبەستی پشت ئامانجی تایبەتی و کاتی بووە .

کۆمەڵگا هەن مرۆڤی باش یان بڵێین کاری باشی زۆرە بۆیەش ووردە ووردە پێشکەوتوون، کۆمەڵگایەش هەن مرۆڤی خراپ یان کاری خراپ زۆر بووە بۆیەش ئەوانیش دواکەوتوون و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

لێرەدا ئێمه دێینە سەر یەکێک لەو دوو دژانە کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە بۆ باشی و خراپی یان پێشکەوتن و دواکەوتن ،ئەوانیش خەمخۆری گشتی و خەمخۆری تایبەتیە.

سەرەتا پێش بچینە ناو ناوەڕۆکی بابەتەکە لێرە ئەوەی مەبەستمانە پێناسەیەکی بۆ بکەین دواتر بۆ ڕوونتر کردنەوەی مەبەستەکەم بچینە ناو درێژایی بابەتەکە .

ئەگەر بپرسین مرۆڤی خەمخۆری گشتی کێیە ؟ئەرکی چیە؟ هەروەها مافی چیە؟ بەهەمان شێوەش بۆ خەمخۆری تایبەتیش؟ ئەرک و مافی چیە ؟ دواتر بێینە سەر ئەوەی بە چی دەوترێت مولکی گشتی ؟ بەچیش دەوترێت موڵکی تایبەتی ؟

مرۆڤی خەمخۆری گشتی ئەو مرۆڤەیە ئاستی تێگەیشتوویی بەرزە مرۆڤێکی دووربینە هەروەها کەسێکە بۆ گشتی هەول دەدات ، یانی ئەرکی مرۆڤی وا ئەوەیە لەگەل دابین کردنی پێداویستیەکانی هەمووان بێجیاوازی ، بەڵام خەمخۆری تایبەتیش کەسێکە هەر بۆ خۆیی و دەوروبەری هەوڵ دەدات ،کەسێکیشە دووربین نیە زیانیش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەو شوێنە و هەموو ئەو جێگایانەش دەدات کە دەچێتە ئەوێ لێیشی کار دەکات ،چونکە پێداویستیەکان بۆ هەمووان وەک یەک دابین ناکات ،جا هەر شوێنێک بێت .

خۆی کۆمەلگای ئێمە و هاوشێوەی ئێمە خەمخۆری تایبەتی کۆنترۆڵی زۆرینەی شوێنەکانیان کردووە هەر ئەو جۆرەش پەرە بەو جۆرە کەسانەش دەدات ،بەڵام خەمخۆری گشتی کەمە بۆیەش دواکەوتووە ،بەشێوەیەکی تر زۆرن ئەوانەی بۆ خۆیان دەژین کەمن ئەوانەی بۆ هەمووان دەژین ،جا ئەوانەی بۆ خۆیان دەژین هەن لەنێو ئەواندا ئەمەیان تێکەڵ کردووە لەگەل ئەوەی کە ئەوان لەسەر حیساب و ماندووبوونی خەلکی تر دەژین؟!یانی ئەوانە ئەوە بۆ خۆ ژیان دەزانن نەک بۆ خۆ ژیان وەک خۆی ئەوەش ئەوەیە تەداخولی ئازادی نەکات مافی کەسیش نەخوات بەڵکو لەسەر حیسابی ماندووبوونی و شتەکانی خۆی بژیەت .

بەڵام کۆمەڵگایەک کە پێشکەوتووە ئەوا ئەوان شتەکان و چەمکەکان و هەموو شتەکانی تر وەک خۆی دەناسن نەک بەهەڵە شیکردنەوەی بۆ کرابێت و باس کرابێت یان هەندێک لەوان لە ژێردەستی کەسانی تر کۆنترۆڵ کرابێت و هەر بە دەستی ئەوانیش بجوڵێن و ڕابوەستن ئەگەر هەشبێت بۆ گشتیە نەک تایبەتی .

لەکۆتاییدا موڵکی گشتی ئەو شتانەن کە موڵکی هەمووانە و بۆ هەموومانە ئەمەش بەپێی یاسا و ڕێسای کە لە شوێنەکە دانراوە هەروەها موڵکی تایبەتیش ئەو موڵکە هی کەسێکە یان کەسانێکە نەک هی هەمووان دواتر کاتێک موڵکی گشتیەکان وەک گشتی و بەیاسایی بەکارهێنرا ئەوا خاڵێکی پێشکەوتنە بەڵام بەخراپ بەکارهێنا ئەوا خاڵێکی زیانە جا زیانەش هەم کورتمەودا و هەم دوورمەودایە.

24 7 2022




شاری هەتیو… نەوزاد بەندی

وەک چۆن مناڵی هەتیو هەیە ،
شاری هەتیویش هەیە ..بڕوانن ؛
شەقامەکانی تۆز و خۆڵ دایپۆشیون ..
قیرەکەی هی سەردەمانێکی زۆر کۆنە ..
پڕ برین و
زام و
چاڵە ..
هەموو دانیشتووانەکەیشی لە ئاست داوای مافا ، لاڵە ..
دیوارەکانی نەخشەی میزی زەرد و چڵک و
کەڕوو دایپۆشیون ..
پایەی پردەکانی چڵکن ، پڕ لە پاشەڕۆی
گەنیون ..
تیایا سیاسەت یەعنی درۆ ..
تا درۆزنتر بی ، سیاسیتر ئەبی لەوێ ..
تا دزتر بی ، یاسا پارێزەرتر ئەبی ..
شاری هەتیو ،
کەس خۆی ناکا بە خاوەنی ..
ئاخر شاری هەتیو ، کەسی نییە ،
نە دایک ..نە باوک ..نە خوشک ..نە برا ..
درەختەکانی ، قژیان شێواوە و ..
هیچیان جارێ نەبراونەتە ساڵۆن ،
هیچیان جارێ نەبراونەتە گەرماو ..
دەستێ شامپۆ و شانەیەکیان پیا بهێنرێ ..
نەمامەکانی ،
هێشتا کەسێ دەستێکی نەهێناوە
بە قژیانا و ..
قردێلەیان بۆ دابنێ ..
پشیلە و سەگەکانی ، برسی ..تینوو ..
چاو کوێرکراو ..کلک بڕاو ..و قاچ شکاو ..
کارەباکەی ، وەک برنج و گۆشت ئەفرۆشرێ و
هەژار ناتوانێ بیکڕێ ..
ئاوەکەی یەکپارچە قوڕاو ..تانکییەکانی پڕن لە پشیلە و جرجی مردوو ..
هێشتایش نیە و .. سەرۆکحیزبەکان هەفتانە ، وەک ڕیکلامی حیزبەکەیان ، ئاو بە بەرمیل دابەش ئەکەن ..
وەک چۆن مناڵ ، باوکی ئەمرێ ،
شاری باوک مردوویشمان زۆرە ..
وەک چۆن پیرەمێردی شاعیر ،
کە بابی نەما ، کەبابی نەما ،
شاریش کە بابی نەما ، کەبابی نامێنێ ،
بیشیمێنێ ، نەخواردنی لە خواردنی باشترێکە ..چونکە هەر ناوی کەبابە و لە ڕاستیدا دەرد و میکرۆب و عەزابە ..
شاری هەتیو ،
هیچی بەسەر هیچیەوە نەماوەتەوە ..
مانگی بۆتە چل پەنجا ڕۆژ ..
موچەی فەرمانبەرەکانی هەمیشە لە خەتەرایە ..
دوکان و بازاڕی هەمووی قۆڵبڕینە ..
ئاینەکەی تەنها قسە و دەربڕینە ..
ووتەی سەرکردەی هەڕەشە و جنێو و لورە و وەڕینە ..
سەدان باوە پیارەی دزێو ،
بە ناوی گەورە و دێی وێران ،
خەریکن ئەیڕوتێننەوە ..
سامانی ئەرز و ژێر ئەرزی ..
دەشتی نزم و
چیای بەرزی ..
قاش قاش ئەخۆن ..
باش باش ئەخۆن ..
شاری هەتیو ،
شۆستە و ترافیک لایتەکانی ،
پڕن لە پەککەوتە و سواڵکەر ..
پارەکەی چاپ و تەزویرە ..
هەموو کاتێکی ناسکە و ..
هەموو ساتێکی پێ ئەچێ داگیرکەرێ
بیداتە داگیرکەرێکی تر بە کرێ ..
شاری هەتیو ،
پڕپڕە لە سەرقەبران و نەخۆشخانە ..
بە حیساب شارە ، سەد ڕەحمەت لە حەپس و لە بەندیخانە ..
کێشەی ئاویان داوە بە نوێژەبارانە ..
هەرچیش ڕوو با لە کارەسات ،
کەس خۆی ناکا بە ساحێبی ،
ئەڵێن زروف و زەمانە ..
هاوشارەکانی زۆربەیان کۆیلە و
سیخوڕ و داماون ..
کەمێکی مەردیشیان هەیە ،لە زیندانان
یان کوژراون ..
شاری هەتیو ،
تەنها کۆشک و کۆڵان و مۆڵ و تاوەری باوەپیارەکانی خۆشن ..
تەنها ئەوانیش ئەتوانن گەشت بکەن و
لەوێ نیشتمان بفرۆشن ..
ئیتر ساڵێ موچە نیە و ..
ساڵ هەیە کارەبا نیە و..
ساڵیشیان هەیە ئاو نابێ
شاری هەتیو تا باسی کەی تەواو نابێ ..

٭ ٭ ٭
من
لە شاری هەتیو ئەژیم ..

ــن.بەندی ــــــــــــــ




“نانی پیرۆز” خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ”ی بەدەستهێنا… مه‌نسوور جیهانی

فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” لە دەرهێنانی ڕەوانشاد “رەحیم زەبیحی” و لە بەرهەمهێنانی “توورەج ئەسڵانی” خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەشی پێشبڕکێی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە وڵاتی ڕووسیای بەدەستهێنا.

فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAAD Movie؛ دوای بەشداریی لە فێستیڤاڵە گرینگە جیهانییەکان و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەنرخ؛ لە نوێترین و یازدەیەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلمە بڵیندەکان” لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” MKFF لە هۆڵی ناوەندی سینەمایی “ئۆکتیابر” Oktyabr و هەروەها لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا نمایش کرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم ڕووداوە سینەماییە پێشوازیی لێکرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بڵندی ئەم فێستیڤاڵە بەدەست بێنێت.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلمە بڵیندەکان”ی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” بریتی بوون لە: “ئیبڕاهیم سەعیدی” دیکۆمێنت ساز، مۆنتێر و دەرهێنەری بەرهەمە بڵیندە سینەماییەکان ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران لە شاری مەهاباد، “ئەکڕەم هەیدۆ” Ekrem Heydo دەرهێنەری ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا و دکتۆر “ییلماز ئۆزدیل” Yılmaz Özdil ڕخنەگری کورد و دەرهێنەری سینەما لە وڵاتی تورکیا.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت”ـە.

“نانی پیرۆز” لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە بڵیندەکان” Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ “ئیدفا” IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا و لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە لە بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە بڵیندەکان” لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری “بیگ ئسکای” Big Sky لە وڵاتی ئەمەریکا بە ناونیشانی یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیهان، لە بەشی پێشبڕکێی “ڤیترینی جیهان” World Showcase لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “هات داکس” Hot Docs لە شاری تۆڕێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا فێستیڤاڵی جێگای متمانەی ئاکادیمیای ئۆسکار، لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ترێنتۆ” Trento لە وڵاتی ئیتاڵیا و هەروەها لە بەشی فەرمی “پێشبڕکێی ئاسیا” لە سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی “دیمز” DMZ وەکوو گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاریی ئاسیا لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایش کراوە.

ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، تا ئێستا خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی سەرەکی “ئەو فیلمانەی کە گرینگیان هەیە” The Movies That Matter Award لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی نێونەتەوەیی حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “زاگڕێب داکس” ZagrebDox لە وڵاتی کڕۆواسیا، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دینی ئەمڕۆ” Religion Today لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا، خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی قوتابیان لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئۆلجۆ” Ulju لە وڵاتی کۆریای باشوور، خەڵاتی گەورەی بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن” بە ناونیشانی سینەماکاری کورد “مێهمێت ئاکسوێ” Mehmet Aksoy یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم فێستیڤاڵەی وڵاتی بەریتانیا و هەروەها خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم لە بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلمەکانی سینەمای کوردی” لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “دهۆک” Duhok لە هەرێمی کوردستانی بەدەستهێناوە.

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” Moscow بە بەرپرسیاریی خاتوو “گولیزەر گەردەن زەری” Gulizer Gerdenzeri، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی 54 فیلمی بڵندی سینەمایی، بەڵگەفیلم و کورتە فیلم لە سینەماکارانی 8 وڵاتی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی “کارۆ ئاڕت” لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی “ئۆکتیابر” و لە شاری مۆسکۆ و لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز”.




دواهەمین هەناری دونیا ترشترین هەناری دونیا… ئیدریس موستەفا

ئەم بابەتە نوسینێکی رەخنەیی منە لەسەر رۆمانی “دواهەمین هەناری دونیا”ی بەختیار عەلی. بۆ یەکەم جارە رۆمانی بەختیار عەلی بخوێنمەوە ئەویش دوای ئەوەی بیستم ئەم رۆمانە وەرگێڕدراوەتە سەر هەندێ زمانی بیانی لەوانە ئەڵمانی. من تەنها وەک خوێنەرێک، خوێندنەوەی خۆم بۆ ئەو رۆمانە بە جەندان رەخنەی جۆراوجۆردەخەمە روو. لەمەشدا پشت بەو تیئۆریە ئەدەبیە دەبەستم کە رێگە بە خوێنەر دەدات دەق هەڵبسەنگێنی و رەخنەی لێبگرێ. ئەو تیئۆریە پێی دەوترێ (Reader-Response Criticism). لەبەر دوورودرێژی بابەتەکە بڕیارمداوە لەمەودوا بە جەند بەشێک بڵاوی بکەمەوە. ئەو رۆمانە دەکرێ لە زۆر رووی ئەدەبی ترەوە وەک زمان بە نموونە رەخنەی توندی لێ بگیرێ بەڵام من لە هەندی باری فکری و چەمکخوازی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە رەخنەکانم دەخەمە روو. بە یارمەتی هەندێ قوتابخانە و تیئۆری ئەدەبی و چەمکی فکری دید و بۆچوونەکانم بەیان دەکەم. لەوانە تیئۆری رەخنەگرانەی رەگەزی (Critical Race Theory) یاخود سۆسیۆلۆجیای فەرق و جوداخوازی، فیمینیزم، جەندەر، مارکسیزم، ستراکچراڵیزم، دیراسەی کەلتورەکان و میژوو وەک چەمکێک…. هتد

بەشی یەکەم: ناوچەگەرێتی یاخود لەکەدارکردنی گەرمیانی
لەم بەشەدا باس لە بابەتی ناوچەگەرێتی دەکەم کە ئەسەرەکەی بە ئاشکرا لەم رۆمانەدا دەردەکەوێ، بەڵام گرفتەکە لەوەدایە ناتوانی بە دیاریکراوی لە کام قوتابخانە و تئیۆری ئەدەبی یاخود چەمکی فکریەوە لێی دەڕوانی چونکە باسی ناوچەگرێتی بەوشێوەیەی لە وڵاتی ئێمەدا هەیە و بەو شێوەیەی نوسەر نوسیوێتی کەمێک ئەستەمە رێچکەیەکی ئەدەبی بدۆزیتەوە تاکو رەخنەکانی خۆتی لەسەر بونیاد بنێی، ئەمە جگە لەوەی خوێنەرگەلی نەتەوەکانی دی چۆن لێی تێبگەن بەو رادەیەی ئێمە دەیزانین. فەرق و جودایی لە نێوان کەسەکانی یەک کۆمەڵگە خاوەنی یەک زوبان و یەک رەگەز و یەک ناسنامە و یەک خاکن چەندان رەهەندی فکری و سیاسی و سایکۆلۆجی لە خۆی دەگرێ. بۆ نموونە ئەو جیاوازیەی لە نیوان ناوجەی سلێمانی و ناوچەی گەرمیان دەکرێ لە رێگەی کاراکتەرەکانی نێو ئەم رۆمانەوە زۆر بێ پەردە و ئاشکرایە، بە رادەیەک خودی نوسەر و رۆمانەکەی دەخاتە ژێر پرسیاری ئەخلاقی و رۆسنبیریەوە.
گەرمیانیەکان بەتابیەت خەڵکی کەرکوک و دەوروبەری بەهۆی پێشینیەکی دژواری بارودۆخی سیاسیەوە کە هەموان دەیزانین یان دەرکراون یاخود ناوچەکانی خۆیان جێهێشتووە و بەرەو شارەکانی تری وڵات کۆچیان کردووە لەوانە سلێمانی و هەولێر. کاتێکیش دێنە شارەکانی تر دەست دەبەن بۆ هەر کار و وەزیفەیەک ژیانی خۆیانی پێ بەڕێ بکەن. هەر خودی نوسەر تەوزیفی هەردوو کاراکەترەکەی جوان کردووە کاتێک گەرمیانەکە بە پۆلیسێکی دادەنێ و سڵێمانی مەزنی مەسئولی حزبی بە پیاو مەعقوڵی شار، دیارە مەبەست لە شار سلێمانیە، ناودەبات. بەڵام، لێرەوە گرفت و کێشە ئەخلاقیەکان سەرهەڵدەدەن.

هەموو ئەو کاراکتەرانەی لەو رۆمانەدا ناویان دەهێنرێت ئاماژە بە ناسنامەی ناوچەێتیان ناکرێ تەنها یەک کاراکتەر نەبێت ئەویش پۆلیسە شەقوەشێنەکەی عەرەبانچیەکان و دەستفرۆشەکانی شاری سلێمانیە ” مەلیک دولبەری گەرمیانیەکی سەرسەختی ژنحیز. ژنەکەی دەبرد بۆ مەسئولەکان.” لا ١٥٦ لە بەرامبەردا کەسێتیەکی تری شاری سلێمانی هەیە کە باوکی محمدی دڵشوشەیە. محمدی دڵشوشە ” کوڕی یەکێک لە پیاوە ناسراوەکانی شارە، سڵێمانی مەزن. ئەو پیاوەی لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشەوە لە ژێرەوەڕا ئەمینداری نهێنیە ترسناک و گەورەکانی ئەو شارەیە.” لا٢٢ لەم دوو وەسفەدا رەهەندی ئەو فەرق و جوداییە دەبینی کە لە نیوان دوو ناوچەی کوردستانی باشرودا دەکرێ ئەویش ناوچەی سێمانی و ناوچەی گەرمیانە. بزانە ئەو روحی سلێمانچیتیانە لە کوێدا خۆی مەڵاسداوە. لە لایەک چ وەسفێکی ئیجابی کابرای سلێمانی، سڵیمانی مەزن، دەکات بەوەی مێژوویەکی پڕ شۆڕ و شەوق و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەرزی دەداتێ. لە لایەکیتر، کابرایەکی گەرمیانی دەهێنێ و دەورێکی نابووت و پیسی دەداتێ بە سەرسەخت ناوی دەبات. سەرسەخت گەر دایبتاشین و مانایەکی ئەرێنی لێ پەیدابکەین ئەوا نوسەر لێرەدا بە مانایەکی قوڵی پڕ لە تەوهین و ئیهانە بە مرۆڤی گەرمیانی بەکاری هێناوە گوایە گەرمیانی توڕە و کەلەپوتن و هێز و بازوو هەموو شتێکە لە لای ئەوان. لەمەش واوەتر لەسەر ئاستی شەخسی و خێزانی و کۆمەڵایەتی لەکەداری دەکات و ژنەکەی بە حیز و خۆیش بە گەواد ناوزەد دەکات. نوسەر لێرەدا توشی گرفتێکی مەنتقی بووە. باشە کەسێک گەر ژنەکەی بەرێ بۆ بەرپرسی گرنگی گەورەی حزبەکان و وەزارەتەکان واز لەو کارە تاقەت پروکێنە پۆلیسیە ناهێنێ کە دەست پان بکاتەوە لە جەند منداڵێکی دەستفرۆش تاکو شتێکی بدەنێ. لەو هەریمەی ئێمە، وەک هەموان دەزانن، ئەوەی گەوادی لەوجۆرە بۆ مەسئولە گەورەکان و وەزیرەکان بکات بە تایبەت ژنی خۆی ببات بۆیان ئایا نانی ناکەوێتە رۆنەوە و ناشبێت بە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی شار!.
وەک گوتمان لەگەڵ ئەوەی گەرمیانیەکە وەک درەندەیەک نیشان دەدات بە کوشتنی سەریاسی پالەوانە گەنجەکەی، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتیش لەکەداری دەکات بەوەی ژنەکەی حیزە و ژنەکەی دەبات بۆ مەسئولەکان؛ لە بەرامبەردا سڵیمانی مەزن هەیە پیاوی مەعقوڵی شارە، شاری سلێمانی، و مەسئولە و لە چاوتروکانێکدا دوو کچت بۆ خانەنشین دەکات و دەیان نێرێت بۆ شوێنێک کە خۆیان هەڵی دەبژێرن تەنها لەبەرئەوەی دڵی کوڕە مردووەکەی شاد بکات، بە قەولی خۆی، بەوەی سەردانی گۆرەکەی بکەن جار ناجارێ. تۆ سەیری ئەم پیاوە ناودارەی شارەکە بکەن: مەسئولە، کوڕەکەی لە کوشکێکدا داناوە، دوو خانمی گەنج خانەنشین دەکات، ئەو سیاسەتی لێدان و کوشت و بڕەی لە مندالانی هەژار دەدرێت لەسەر شەقامەکانی شارەکەی ئەو پیاوە گەورەیەدا لە دارودەستەی ئەمەوە دەردەچێت کەچی ئەم پیاوی ناسراوی شارە و مەلیک دولبەری کارمەندی ئاسایش و پۆلیس دڕەندەیە، کەلەپوت و منداڵکوژە و نەک هەر ئەمەش ژنحیزە و مندالانی دەستفرۆش هاواری لێدەکەن ژنحیز چونکە “هەموان دەزانن مەلیک دولبەر ژنەکەی خۆی دەبات بەرپرسێکی گرنگی دەفتەری سیاسی و کاربەدەستێکی گەورەی وەزارەت.” لا ١٥٦ دواتر دەگەرێمەوە سەر وشەی “ژنحیز” و چ رەهەندێکی فکری و ئەخلاقی بە دواوەیە، بەڵام من دەپرسم باشە نوسەر بۆ ناڵێت شارباژێریەکی ژنحیز، شارەزووریەکی ژنحیز، پێنجوێنیەکی ژنحیز، پشدەریەکی ژنحیز یاخود سلێمانیەکی ژنحیز؟!

هەڵبژاردنی گەرمیانیەک لە لایەن نوسەرەوە و بەرجەستە کردنی لە کاراکتەرێکی ئاوهادا رێکەوت نیە. لیرەدا ناچمە سەر ئەو فاکتەرە مێژویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیانەی کە روحی ناوچەگەرێتی لە سلێمانی دروست کردووە؛ بەڵکو راستەوخۆ دەچمە سەر ئەو واقعی سلێمانچێتیەی کە لەو شارەدا هەیە و بۆچی لە عەقڵیەتی رۆشنبیری و سیاسیکانیدا بەرجەستەیە هەر وەک چۆن لە نیو بەشێکی زۆری ئەو خەڵکانە خۆیان بە ئەهلی شارەکە یاخود رەسەنی شارەکە ناودەبەن. ئەو شارە وەک شارەکانی دی کوردستان چەندان شاعر و هونەرمەند و نوسەری پێگەینادووە و شایانەی ریز و ستایشە بەڵام نەک بکرێ بە شانازیەک و بەسەر شوێنەکانی تردا رایبدەن. سلیمانچێتی لە بەرامبەر ناوچە و شارەکانی تردا بە تایبەت گەرمیان و بە دیاریکراوی ناوچەی کەرکوک شتێکی بەڵگەنەویستە. ناوچەگەرێتی جگە لەوەی لە روحێکی شانازی و خۆ بە موهیم زانیەوە دێت، بۆخۆی دەرئەنجامی فەرهەنگ نزمی و خەڵەفاوی رۆشنبیری و تەنانەت گرفتی دەروونیشە. لە باری تیئۆریەوە دەخزێتە نێو بیروکرداری شۆفێنستیانەوە کە رەگەزێک یاخود جۆرێک لە خەڵک بە گرنگ تەماشابکرێ و ئەوانی تر بە کەم و جاهیل و بودەڵ. هەولێر نموونەیەکی زیندووە کە رۆژانە دەکەوێتە بەر توانج و تەلاری ناوجەگەرێتی. تەنانەت لە نیو حزبێکیشدا لەسەر ئاستی باڵادا دەبینین سلێمانچێتی چۆن دەوری خۆی دەگیڕێ لە هاوسەنگی نیوان کەسەکان و هیزەکاندا. تێگەیشتن لم کێشەیە لە سەر ئاستی جیهان چەند چەمک و تیئۆریەکی هێنایەدەر لەوانە تیئۆری رەخنەگرانەی رەگەزجودایی (کریتیکاڵ رەیس تیئۆری) کە نەک ەهر رادەوەستێتەوە دژ بە رەگەزپەرستێتی رەش پیست و نەتەوە بوومییەکانی هەردوو کیشوەری ئەمریکای باکور و باشور بەڵکو بەرامبەر جوداخوازێتی ناوجەیی خەڵکانی ئاسیایی و ئەمریکای لاتینیش.

لە سەر ئاستی رۆشنبیری ئێمە شاهیدی دەرکەوتنی رەوتێکی رۆشنبیرین وەک رەهەندیەکان و بازنیەکی رۆشنبیریش بە دەوریاندا کە سلێمانچێتی لە نوسین و بەرخوردەکان و ئەسەرێکی تەواوی هەیە. ئەم رەوتە تەواوکەرە لەگەڵ عەقڵێکی سیاسیدا کە پێی وایە خەڵکانی کەرکوک و ناوجە دابراوەکانی تر دەبێ سلێمانی بە جێبهێڵن و بڕۆنەوە شوێنی خۆیان چونکە شارەکەیان ناخۆش کردووە! کێ هەیە گوێی لەم قسانە نەبووبێ گەر بۆ مانگێک لەو شارەدا ژیابێت. سەرباری ئەو سێ دەیەی خەڵکانی گەرمیانی لەو شارەدا دوو سێ نەوەیان لی دروست بووە بیری سلێمانچێتی هەر هەیە و لە برەودایە. شاری شاران، شارە حەیاتەکە یان پایتەختی رۆشنبیری چەند تێرمێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیرین لەو ئاراستەیەدا. لێرەدا دەمەوێ ئەوە بڵێم من باس لە رەوتێکی شۆفێنی ناوچەگەرێتی دەکەم نەک تەعمیمی بکەم بەسەر هەموو خەڵکی ەئو شارەدا. جا ترسناکیەکە لەوەدایە ئەو رەتە لە عەقڵی سیاسیەکان و قەلەم و هزری رۆشنبیریەکاندا خراپ بەرجەستە بووە. بەختیار عەلی خۆی و رۆمانەکەی نمونەیەکی زیندووی ئەو عەقڵی سلێمانچێتی و رق هاتنەوەیە لە گەرمیانی. بۆیە دەلێم بەختیار خۆی چونکە لیرەدا ئەستەمە نوسەر لە دەق جیابکەیتەوە بگرە لە دەقێکی ئاوهادا بەرجەستەیی نوسەر و دەق مۆری تاپۆی رەش تۆخترە. لە شوێنیکی تردا دێمەوە سەر پەیوەندی نوسەر و دەق.

بەشی دووەم: چەمکی عەشقی ئەفلاتونی
ئەم رۆمانە لە رووی زمانەوانیەوە پرە لە هەڵە، هەورەها ائستی وێژەیی نوسینی رۆمانەکە لاوازە و لێرەدا من ناچمە سەر ئەو بابەتە، چونکە ئەوەی من لە دواهەمین هەناری دونیادا دەیبینم هەر بەتەنها هەندی هەڵەی بەکارهێنانی وشە نیە بەڵکو هەڵەی بەکارهێنانی چەمکە، چەمکی عەشقی ئەفلاتونی دژوار (ل٢٢) واتە لەم رۆمانەدا نەک هەر شوشە شکاوە بەڵکو وا رەزدەسوتێ. ئەو عەشقەی موحەمەدی دڵشوشەیەی نوسەر بەو تۆخی و سۆزداری و خوێناویەی باسی دەکات و ناوی لێ دەنێ عەشقی ئەفلاتونی، پەیوەندی بە ئەفلاتون و ئەوینی ئەفلاتونیەوە نیە بەڵکو تەواو خۆشەویستیەکی سۆزداریە، رۆمانسیە. عەشقی ئەفلاتونی کە خودی ئەفلاتون ئاگای لێ نەبووە ناوی لێ نراوە، گەر وەک پێناسە باوەکەی باسی بکەین ئەوا دوورە لە هەر سۆزداری و دڵداری و خۆشەویستی ناکامیەوە بەڵکو وەک ئەوەی دوای ئەفلاتون خۆی نوسراوە عەشقی ئەفلاتونی بریتیە لە عەشق بۆ زانین و حیکمەت و بەها خێرخوازیەکان. چەمکی عەشقی ئەفلاتونی یەکەمجار لە لایەن ئەدیب و ئەکادیمیستی ئیتالیەوە، فارسیلیۆ فینۆچی، لە سەدەی پانزەدا بەکارهێنرا و ئەویش لەویدا باس لەوەدەکات کە عەشقی ئەفلاتونی عەشقێکی روحیە و دوورە لەهەر هەستێکی سۆزداری و سەکسی و جەستەیی و لەش و لارەوە. دیارە ئینکاری لەوەناکرێ ئەم چەمکە دواتر بەکارهات بەڵام ئایا چۆن و تا جەند لە راستیەوە نزیکە.

ئەرکی نوسەرە چەمکی هەڵە بە خوێنەرانی نەناسێنێ چەندە باو بێت چونکە تۆ بە رۆمان مێژوویەکی تەدوین کراو دەنوسیتەوە کە پرە لە زانیاری و رووداو و بیروباوەڕ و پەیوەندیە رەنگاڵەییەکانی کۆمەڵەگەیەکی دیاریکراو. بۆ وەسفی کەسێتی محمەدی دڵشوشە چەندان وشە و چەمکی تر هەبوون کە ئیشی من نیە بە نوسەر بڵێم ئەوەیان دابنێ بەڵکو شارەزایی نوسەر دەبێ خۆی ئەو شتانە بدۆزێتەوە. ئەو وشانەی نوسەر ریزی کردوون لە وەسفی محمدی دڵشوشەدا(عيشقی ناکام و خۆشەویستی ناکام و پرچی درێژ و ….هتد.) ئەو کەسێتیەی لە ئیوارەیەکی عەشقاویدا دەچێتە بەردەم ماڵی کچێک و پێی دەلێ کە من تۆم خۆش دەوێ لە کاتێکدا کچەکە رەتی دەکاتەوە و پێشنیاری خوشک بوونی بۆ دەکات، کەچی ئەم هەر ئینکاری دەکات لەوەی یەکیک لە کچەکان کە ناوی لاولای سپیە هەر دەبێ خۆشی بوێت، بگرە هەرەشەیەکی سۆزئامێز دەکات بەوەی پێیان دەلێت ” شتی وانیە، ئێوە خوشکی من نین، من بە هەموو تۆفاندا هاتوم تا حەز لە یەکیکتان بکەم. من باران ناردومی تا لاولاوم خۆش بوێت.” لا٢٣ . ئەمە جگە لە ئەوپەڕی رۆمانسیەت و زۆردارەکی سۆزداری و شێتگیری سۆزی و هەستێکی کوێرانە هیچی تر نیە. دژواری وەک نوسەر ناوی لێ دەنێت عەشقێکی ئەفلاتونی دژوار، ئەوە نیە گەر لە مانا باوەکەی ئەوینی ئەفلاتونیشەوە لیوەی بڕوانی.
یەک شتێکی تر لە پەیوەند بەم جەمکەوە دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە عەشق و ئەوین یان عەشق و خۆشەویستی دوو شتی جیاوازن چ وەک وشە و چ وەک مانا و چ ئەوەی لەوێدا بەکارهێنراوە و خراوەتە پێش وشەی ئەفلاتون. لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و ئیتالیەکەشیدا (لۆڤ، حب، ئامۆر یان ئامۆرێ) بە خۆشەویستی ئەفلاتونی یان ئەوینی ئەفلاتونی باس کراوە نەک عەشقی ئەفلاتونی. من لێرەدا ناچمە وێزەی ئەو جیاوازیانەی نێوان عەشق و ئەوین بەڵکو هەر ئەوە دەلێم کە لە جیاتی عەشقی ئەفلاتونی دەبوو ئەوینی ئەفلاتونی بوایە لەبەر رۆشنایی ئەو خالانەی باسم کردن.

بەشی سێیەم: کۆنەپەرستی و خورافات…
لەم رۆمانەدا بە ئاشکرا دەقی ئاینی و کۆنەپەرستی و پڕ لە خورافات نەک هەر دەبینرێ بەڵکو برەوی پێ دەدرێ و تئیۆریزەش دەکرێ. دیارە تیئۆریزە کردنەکە لەسەر بنەمایەکی مێژوویی بابەتی یاخود زانستی نیە بەڵکو تەنها لەسەر کەلتور و نەریتێکی کەڵەکەبووی بۆماوەییە کە سەدن ساڵە لە نێو زۆرێک لە کۆمەڵگەکاندا پەیرەو دەکرێ کە ئاین و خورافات و کۆنپەرستیە کەلتوریەکەی بەوپەڕی هێزەوە لە پشتیەوە وەستاوە. لە لاپەرە ٨٦ پاڵەوانی رۆمانەکە، موزەفەری سوبحەدەم،دەڵێ “شتەکان وەهان، حیکمەتێک هەیە من بیستویەک ساڵە دیلم.. حیکمەتێک هەیە من لێرەم… حیکمەتێک هەیە من و تۆ لەم شوێنەدا یەکدەگرین.”. لە بیروباوەڕی ئاینیدا بۆ نموونە ئیسلام لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، باوەڕهێنان بە قەدەر یەکیکە لەو روکنە پایەییانەی عەقیدەی ئاینی لەسەر بونیاتنراوە و بە دیاریکراوی لە ئیسلامدا یەکیکە لەو شەش عەقیدەیەی ئاینی ئیسلام ریزی کردووە. شەش عەقیدەکە باوەڕهێنانە بە: خوا، فریشتەکان، کتێبە ئاسمانیەکان، پەیامبەرەکان، ئەو دونیا، قەدەر.

قەدەر ئەوەیە کە خودا خۆی پێشوەختە هەموو چارەنوسەکانی لە تەوێڵەکان نوسیوە و ئەوەی ئەوەی بەسەر سروشت و گەردوندا دێت هەمووی لە نەخشە پێشوەختەکانی خودایە و ئەمەش بۆ خۆی حیکمەتێکی تیدایە. لە گێرانەوەیکی تردا کە نوسەر خۆیەتی، لە تەئەمول کردنێکدایە دەڵێت “من پێم وایە ئەو منداڵانەی زوو دەمرن ئولفەتێکی قوڵتریان بە ئاسمانەوە هەیە.” لا١٣٧ باوەڕهێنان بە ئاسمان و جیاوازکردنی روحی منداڵ لە مردندا و پێدانی ئولفەتی قوڵ بەو مردنە داڕشتنێکی ئەدەبی نیە بەڵکو هەڵە تێگەیشتنێک و بەکارهێنانێکی نالۆجیکی و دوور لە هەر گوزارشتێکی عەقڵانیە بۆ مردن و منداڵ مردن. هەر سەبارەت بە مردن لە لاپەرە ١٦٣ دەلێت ” من پێم شتێکی قەشەنگە مرۆڤە بیر لە شوێنی مردنی خۆی بکاتەوە، مافی ئەوەی هەبێت ئەو جێگایە هەڵبژێرێت، مافی ئەوەی هەبێت نەیەوێت لەگەڵ سەدان هەزار مردووی تردا بیخەنە گۆڕستانەوە.” مرۆڤ حەز لە شوێنی مردنی خۆی بکات و کوێی دەوێ لەوێ بنێژرێ دیدێکی کۆنەپاریزی و بگرە گاڵتەجاڕیشە و دوورە لە هەر مەنتقێکی مادیەوە. رەگەی مێژوویی دید و هەڵوێست وەرگرتن و تەداروکات لە ناشتنی مرۆڤ بۆ ناوچاڵێک، خەرافی و سۆزداریە و پشتی بە هیچ ئاوەزێکی زاهیدی و بابەتی و زانستی وەها نەبەستووە تاکو بڵێن ناشتن پیرۆزە. ئەوەی هەیە لە بارەی مردنەوە ئەو بیر و عادات و خورافەتە ئاینی و کۆمەڵایەتیە کۆنەویستیەیە کە لەسەر مردن و گۆڕ هەیە. لە دێرۆکی مرۆڤدا و تەنانەت لە ئێستاشدا سوتاندن و سپاردنی لەش بە ئاو یاخود بە خۆڵ کردنی لەشی مرۆڤ مانایەکی تیدایە بەڵام لە نآشتندا بەتایبەت کە ئاین بیڕازێنێتەوە بە دەق و حەدیسەکانی خۆی جگە لە نەزانی و کۆنەپەرستیەک هیچی دیکە نیە. سوتاندنی مردوو یاخود بە خۆڵکردنی وەک ئەوەی ئێستا لە زۆر ولاتی دەرەوەدا ئەنجام دەدرێ هەندێ تێروانینی مادی و بابەتی تێدایە کە لێرەدا بواری ئەوەم نیە باسی بکەم؛ بەڵام برەودان بە کەلتوری مردن و گۆڕ دیاریکردن بە: رفاندنی منداڵێکی فیشەک پێکراو و خوێن لەبەر رۆیی بۆ بن دارێک یان جێاگیەکی دوور بوایە و شەرعیەتدان پێی گوایە خواستی خۆیەتی…. ئەمە جگە لە خورافاتێک و پیرۆزکردنی مردن بەو شیوە خورافاتە هیچی دی نیە. هەڵاتن لە دەسەڵاتدارێتی ناعەدالەتی تەندروستی شار و پەنابردنە بەر پەناگەی مردن بەو شیوەیە هەمان ئەو وێنەیام پێ نیشان دەدات کاتێک دەسەڵتدارێتی کوردی بنەبست بوو لەوەی وەڵام بە باری سیاسی و روحی کۆمەڵگەی کوردی بداتەوە ئیسلامیەکان خۆیان پیداکرد و ئەڵتەرناتیڤی سیاسی و کۆنەپەرستی کەلتوری خۆیان هێنایە نێو زهنی خەڵکەوە و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ جەمکی مردن لە لایەن نوسەرەوە لەو تەلیسمە بابەتیەوە سەرچآوەدەگرێ. لە رووی هونەریەوە مردن و گیان کێشانی مێردمنداڵێکی لانەواز، سەریاسی سوبحەدەم، بە دەردەسەری و ترسەوە لە شەوێکی تاریک و تنۆکدا و خستنە خەتەریاتی گیانی چەندان هاوڕێ و کەسی ترەوە جگە لە راکێشانی سۆزی خوێنەر بەلای رۆمانەکەدا هیچ حیکەمتێکی تری تێدا نابینرێ.

هەر لە پەیوەند بە مردنی سەریاسەوە و پیرۆزکردنی کردنی گۆڕەکەی و ئەو پەنهانییەی لە ژیانی سەریاسدایە دوو ناوی تر دێنە پێشێ ئەوانیش ئادەم مەرجانی کۆمۆنیست و ژینۆی مەخمەڵی کە ئیسلامیە. لەگەڵ ئەوەی ئەم دوانە هەردووکیان هاوڕێی نێزیکی سەریاسن و هەردووک وەک یەک لە ژیان و مردنی سەریاس دا بوونیان هەیە، کەچی لە گێڕانەوەدا نوسەر بایەخێکی ئەوتۆ بە ئادەم مەرجان نادات چونکە کۆمۆنیستە بەڵام گێرانەوەی چیرۆکێکی درێژ دەداتە ژینۆی مەخمەڵی ئیسلامی کە تێیدا شەرحی بیروباوەڕی ئیسلامیانەی خۆی بکات لە پەیوەند بە شەوی مردن و ناشتنی سەریاسەوە. بۆچێ؟ چونکە ناسنامەی ئاینی ژینۆی مەخمەڵی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ گێڕانەوەی ساتەکانی مردن. هەردوو لاپەرەکانی ١٦٤ و ١٦٥ هەمووی قسەکانی ژینۆن. باسکردنی ئادەم مەرجانی کۆمۆنیست لە یەک دوو دیمەن و لە زمانی دوو کەسەوە باس دەکرێ بە یەک دوو وشە و هیچی تر لە کاتێکدا ژینۆی موسڵمان دوو لاپەڕەی بۆ تەرخان دەکرێ لە لایەن نوسەرەوە. ئەمە رێکەوت نیە و لە بابی هونەریەوە نیە بەڵکو لە ئایدیا و هەڵوێستی خودی نوسەرەوەیە کە دەیەوێ بایەخ بەو چەمک و کایانە بدات کە ئامادە و حازربەدەستن و زووتر دێن بەدەستەوە بۆ ئیشکردن و حونەرکردن تێیدا وەک ئاین و تەداروکاتەکانی تری کەلتوری ئاینی وەک مردن و ناشتن. گەر لە بابی سیاسیەوە تەماشای چەمکی مردن بکەین بەوەی کێ ئارەزووی لە کوێیە با لەوێ بنێژرێ، ئەوا شەرعیەت دانێکی تەواوە بە مردن و گۆڕەکانی سەرکردە و خێزانە حزبی و سیاسیەکانی لای خۆمان. لەسەر ئاستی جیهانیش داکۆکی کردنە لەو گۆڕستانانەی بۆ پیاوە ماوەقوڵەکان یان ئینسانە گەورەکان. گۆڕستانی پێغ لاشێس لە فەرەنسا یەکێکە لەو رەمزانەی نەک هەر کەلتوری مردن برەو پیدەدا بگرە جیاکاریەکی چێنایەتی رەنگ پێدەداتەوە کە دوای مردنیش جیاوازی لە نیوان ئینسانەکاندا دەکات. ئەو مرۆڤەی لەبەر ژیان یاخود رێکەوتی ژیان ئەوەی پێ نەبەخشی ببی بە کەسێکی ناودار و هەر بە سادەیی و سانایی خۆی مایەوە و ماڵ و منداڵی گوناهیان چیە باوکیان یا دایکیان لەو گۆڕستانە بە ناوبانگانەدا نانێژرێن یاخود ئەو ملیۆنان مرۆڤەی جینۆسایدکران و لە مەرگەساتی جۆراوجۆردا مردن و فریای ئەوە نەکەوتن بە دڵی خۆیان و لە شوێنی دڵخوازی خۆیان بە “قەشەنگی” بنێژرێن.

بەشی چوارەم: نابوت کردنی چەمکی سیاسەت و شۆڕش
لە باس کردنی چەمکی سیاسەتدا نوسەر رێک دەکەوێتە نێو ئەو بەرەی عەوامەی کە پێیان وایە سیاسەت هەمووی درۆیە، پیسی و چڵپاوە، تاقمێکی حزبی و سەرکردە و بنەمالەی دەسەڵاتداری چەکدار خاوەنی سیاسەتن. دەسەڵاتداران لە گشت شوێنێکی ئەم دونیایە و بە تایبەت لە ناوچەکەی ئێمە تێڕوانینی ئاوها بە پارە دەکڕن و بگرە خۆشیان بە چەندان شێواز و رێگای جۆراوجۆر برەوی پێدەدەن تاکو خەڵک هیچ ئامادەییەکی نەبێ لە کاری سیاسیدا و ئەوەبکەنە عەقڵ کە سیاسەت تەنها ماڵی ئەوانەیە دەسەڵاتیان بەدەستە یان لە حزب و چکداریەوە تێوەگلاون. گەر ئاوڕێک لە سەرهەڵدانی چەمکی سیاسی بدەینەوە دەبینین کە دەسەلاتدارەکان سواری ملی سیاسەت بوون و بەکاریان هێنا بۆ خۆیان، چونکە دەسەلاتدارێتی پێش سیاسەت هەبووە و سیاسەت لەگەڵ دەرکەوتنی شار و بۆ بەڕێوەبردنی شار هاتە ئاراوە و هەر خودی رەگەی وشەکە و چەمکەکەی لەوێوە هاتووە. بۆیە سیاسەت لە بنەرەتدا هی خەڵکی شارە و ئەوان بزوێنەر و کاراکتەری سەرەکیەکەین بەڵام مانا راستەقینیەکەی خۆی لە دەست دەدا کاتێک دەستبژێرێک لە چینی دەسەلاتدار و هێزی جەکدار و بنەمالەکان دەستی بەسەردا دەگرن و دەیکەنە مۆرکی هەمیشەیی خۆیان و لە تەوێڵی خۆیانی دەدەن.
بەدبەختیەکە ئەوەیە نوسەر و رۆشنبیر بێن و ببنە تیئۆریسیەنی ئەم عەقڵیەتە، عەقڵیەتی رق هاتنەوە لە سیاسەت، هەر وەک چۆن لە چەند شوێنێکی دواهەمین هەناری دونیادا رەنگ دەداتەوە . بۆ نموونە لە لاپەڕە ٥٧، یاقوبی سنەوبەر یاخود سەرۆک بە موزەفەری سوبحەدەمی هاوڕێی گیانی بە گیانی سیاسی دەڵێت نەمدەویست “بتهێنمەوە بۆ ئێرە، بۆ ناو سیاسەت، بۆ ناو پیسی و چڵپاوی ژیانی رۆژانە.” لە لایەکی تر ئێمە بەرەو روی قسەیەکی تر دەبینەوە کە قسەوباس زۆر هەڵدەگرێ. بۆ نموونە هەر لە لاپەڕە ٥٧ دا بە یاقوبی سنەوبەر بە موزەفەر دەڵێت “تۆ زێڕێکی دەگمەنی رۆژە پاکەکانیت” بۆیە نەمویستووە “بتهێنمەوە بۆ ئێرە، بۆ ناو سایسەت، بۆ ناو پیسی و چڵپاوی ژیانی رۆژانە.” رۆژگاری پاک و زێڕێن و دەگمەن یانی چی! ئایا لە چ دەورانێکدا سیاسەت لە وڵاتی ئێمە بەتایبەت سیاسەت کردن لە شاخ، رۆژگاری پاک و بێگەردی هەبووە؟! بگرە لە کام ولاتانی تری دونیا سیاسەت پاک و بێگەردی هەبووە. کام وێستگە هەیە لە مێژووی سیاسی ولاتی ئێمەدا پاک و بێگەرد بە تایبەت رۆژگاری زێڕین بێت!
من وەک خوێنەریک نەک هەر گرفتم لەگەڵ تێگەیشتنی چەمکەکاندا هەیە بەڵکو خودی وشەکان هێند ناحەز و کرچ و کاڵن و مانایەکی ئەوتۆ نادەن بەدەستەوە. بۆ نموونە: پێدەچێ، بە پێی تەمەنی موزەفەر و رووداوی گرتنەکەی بێت نوسەر باسی کۆتایی دەیەی حەفتاکان و بەرەبەیانی ساڵی هەشتاکان بێت. ئەو دەورەیە یەکێک لە پیسترین و نابوتترین رۆژگارەکانی دەورەی سیاسی بوو لە وڵاتی ئێمە دەست پێکرد و بگرە بنەمای کارەساتگەلێکی نەبڕاوە بوو بەسەر میللەتی کورددا کە ئێستاش بەردەوامی هەیە و کارەساتباوراوترین شت کە ئەو دەورەیە هێنای لەگەڵ خۆیدا بۆ رۆژگاری ئێستە کاڵ بوونەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و بیزاربوون و نابوتبوونی نیشتمان لە لای خەڵکەی، ئەو ناسنامە نەتەوەییەی مرۆی کورد دەهاڕێ لەوەتەی چاوی هەڵهێناوە. ئایا “رۆژگاری پاک و زێڕینە” ئەوەیە سەرکردە و بەرپرسیی جاسوسی ناوچەیی و جیهانی و مافیایی بهێنێتە دەر و خەڵکانی دڵپاک و سادە و دڵسۆزی ناو شار و ژیانی هەزاران جوتیار و گوندەکانیان بکاتە قوربانی و خۆڵەمێش بۆ سیاسەتە نامۆراڵیەکانی خۆی. لەسەر ئاستی حزبی و سیاسیش ئەو دەورەیە بە پیلانگێڕی و پاکتاوی ناوخۆیی حزبی و شەڕی فەوتاندنی گروپەکان دەستی پێکرد کە لە مێژووی سیاسی کوردا وێنەی کەمە.
شتێکی سەیرتر ئەوەیە لەو رۆمانەدا لە هەندێ شوێن وشەگەلی وەک شۆڕش و سەرکەوتنی شۆڕش بەکاردەهێنرێت کەچی لە شوێنێکی تردا، لا ١٠٤، شۆڕش بە درۆیەکی گەورە لە قەڵەم دەدات. کام شۆڕش؟ ئەگەر مەبەست لەوەیە لە کوردستانی باشور روویدا ئەوە بە هیچ شێوەیەک شۆرش نەبووە، بەلام لێرەدا چەمکی شؤرش لە ژێر هەڕەشەدایە و هۆکارەکەش ئەوەیە نوسەر بێ ئومێد بووە ، کەچی لە لا ٥٢ هەر خۆی باس لە سەرکەوتنی شۆڕش دەکات کاتێک باس لە سڵێمانی مەزن باوکی محمەدی دڵشووشە دەکات، دەلێ ” ئەو پیاوەی لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشەوە لە ژێرەوەرا ئەمینداری نهێنیە گەورە و ترسناکەکانی ئەو شارەیە.” هێندە دژبەیەکی هەیە لە باس کردن یاخود فەوزایەک و هەرایەک لە بیرکردنەوە و دیدی نوسەردا هەیە سەبارەت بە شۆڕش و سیاسەت کە ئەمسەر و ئەوسەری دیار نیە. گریمان شۆڕش سەرکەوت بەڵام کام سەرکەوتنی شۆڕش؟ ئەوەی لە کۆتایی حەفتاکانەوە سەری دەرهێنا و بووە بەڵا و نەگبەتی بۆ ئەو وڵاتە جوڵانەوەیەکی سیاسی چەکداری بووە و پەیوەندی بە شۆڕش و مافی گەلێکەوە نەبووە ئەمە چ لە باری واقعی و مێژووییەوە وادەرچوو هەروەها لە باری تیئۆریشەوە هیچ بنەمایەک و جیهانبینیەکی شۆڕش و خەباتی گەلێکی تێدا بەرجەستە نەبوو بوو.

بەشی پێنجەم: تاڵکردنی ژن لە هەنارە ترشەکەی بەختیار عەلیدا
فیمینیزم ئەو قوتابخانە فکری و ئەدەبیەیە کە جێگەیەکی ئێجگار باڵای هەیە لە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی بابەتە ئەدەبیەکاندا. کاری سەرەکی فیمینزم لە دونیای ئەدەبیاتدا باس و خواسی بابەتیانەیە لەسەر جێگەورێگەی کچ و ژن لە کۆمەڵگەدا. رەخنەی سەرکی فیمینیزم لە کارە ئەدەبیەکان ئەوەیە گەر هۆکاری هەل و مەرجە ئابوری و کەلتوری و فەرهەنگیەکان فەرامۆش بکات. ئەو فەرامۆشیەی لە خوێندنەوەی رۆمانی دواهەمین هەناری دونیادا دەیبینین. لە بری ئەوەی ببینین ئافرەت چ قوربانیەکی ئەو سیستەمە سیاسیە ئابوریە ناعەدالەتخوازیەیە کەچی دەبیبین وەک عەیبەیەک یان شەرمێکی کۆمەڵایەتی پیشان دەدرێت. کاتێک ژێرخانی ئەو عەیبەکاریەی ئافرەت نەبینرێت، نابیناییەک لە تێڕوانیەکان دروست دەبێت و کەلتوروفەرهەنگی کۆنپەرستی و پیاوساری لێ بەرهەم دەهێنرێت. سۆزانی و ژنە خراپەکان (لا٢٠٣)، ژنحیزەکان (لا١٥٦) ئەو چەند چەمک و وشەگەلەن کە لە رۆمانەکەی بەختیار عەلیدا بەرچاو دەکەون. ئاساییە گەر لە زمانی کارەکتەرەکانەوە بێتە دەر بەڵام لە زاری نوسەر خۆیەوە بێنە دەر یاخود ئەو پاڵەوانەی تەمسیلی خۆی دەکات ئەوا رۆمانەکەی دەکەوێتە بەر رەخنەی جدی لە لایەن قوتابخانەی فیمینیستیەوە. بۆ نموونە باس لە خراپی مەسئولەکان دەکات لە بێ رەوشتی ئافرەتەوە، کاتێک مەسئولەکان دیار نەبن ئەوا “لە دەوری ماڵی ژنە سۆزانی و خراپەکان کۆبوونەتەوە.”(لا٢٠٣) یاخود بۆ ئەوەی بەرپرسێکی پۆلیسی خراپی وەک مەلیک دولبەر پیشان بدات لە ریگەی سووکردنی ژنەکەیەوە دەیناسێنێ بە خوێنەر بەوەی کە “گەرمیانیەکی سەرسەخت بوو.” ژنحیز بوو، ژنەکەی دەبرد بۆ مەسئولەکان: (لا١٥٦)
کاتێک ئافرەت وەک مرۆڤێک ناچار دەکرێت لەشفرۆشی بکاتە ئیشیک وەک هەر کارێکی تر لەو سیستەمەدا هەیە، لەشفرۆشیەکەی هەر بە تەنها لە یەکەیەکی قەڵبی ئابوری دا نامێنێتەوە بەلکو دەبێتە مۆرکێکی کۆمەڵایەتی خراپ لە نیوجەوانی ئافرەتەکە دەدرێت و وشەگەلی وەک سۆزانی و ژنحیز و ئافرەتی خراپی لێدەکەوێتەوە. دیارە لێرەدا ئەو پیاوانەشی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە کارانە دەکەن قوربانیەکن، و لەبەرئەوەی جەندەریان جیاوازە وشەگەلی وەک گەواد بەکاردەبرێت بۆیان. لە ورانگەی بابەتی فیمینزمەوە “مەلیک دولبەری گەرمیانی ژنحیز”، وەک بەختیار دەڵێ، قوربانی ئەو بارودۆخە نالەبارە ئابوریە سیاسیەیە. سۆزانی و گەواد دوو قوربانی مۆراڵی ئەو دونیایەن کە ناعەدالەتی تا بیناقاقای مرۆڤەکانی کۆمەڵگە هاتووە بەهۆی ئەو سیستەمە سیاسیەی کە پیاوماقولی شاری وەک سڵێمانی مەزن و سەرۆک یاقوبی سنەوبەر سەرکدرایەتی دەکەن.

دواهەمین هەناری دونیا ترشترین هەناری دونیا
بەشی شەشەم: نوسینەوەی واقع وەک ئەوەی نوسەر دەیەوێت یاخود وەک ئەوەی کە هەیە.
ئەمە یەکەم رۆمانە ببینم کە نوسەر بە دڵخوازی خۆی شتەکانی نێو واقعی کۆمەڵگەیەک بە دڵی خۆی بنوسێتەوە نەک وەک ئەوەی کە هەیە. لە ناوی کاراکتەرەکان، لە حیواراتی نێوان کاراکتەرەکان، دەستکاری کردنی کەلتوری قسەکردن، تا دەگات بە دەستەواژەی هەڵە. ئێمە هەموومان خەڵکی ئەو وڵاتەین بەتایبەت لە سلێمانی زۆر ژیاوین و ئەو ناوانەی لەو رۆمانەدا هەن نەک هەر زۆر سەیرن بەڵکو غەریبیشن چونکە ناوی ئاوها نین وەک لەویدا دارێژراوە. هیچ رۆمانێک، ئەوەندەی من ئاگاداربم، نەمدیوە ناو و ناودارێتی کاراکتەرەکان بە دڵی خۆی دروست بکات یاخود بە پیتی لێکدراوی دڵخوازی خۆی دابنێ بەڵکو ئەوەی لە واقعدا هەیە بەتایبەت لەقەب و ناوونیشان ئاوها نوسیویانەتەوە. پاشان هەموو ناوەکان لەقەبێکیان پێوەیە کە ئەمە بۆخۆی ناسازیەکی داوە بە رۆمانەکە کە نەتوانی چێژی ئەدەبی لێ بکەی بە تایبەت زمانی نوسینی رۆمانەکە زمانێکی سەرفی سلێمانچیانەی دوور لە ئەدەب و وێژەیی ئەو نوسەر و ئەدیبانەیە کە لە شاری سلێمانیدا هەڵکوتوون هەمیشەش وەک ئەستێرەیکی پرشنگداری نەکوژاوە دەمێننەوە. گریمان ناوەکان هەموویان هەن لە کۆمەلگەی ئێمەدا بەڵام ئەستەمە هەموویان لە یەک شوێندا کۆببنەوە. ئایا ناوی بەو شێوەیە لە کوێی کوردستاندا هەیە بە تایبەی هەموویان بە کۆمەڵ لە یەک شویندا هەبن: ئادەم مەرجان، ژینۆی مەخمەڵی، نەدیمی شازادە، سەریاسی سوبحەدەم، مەلیک دولبەر، یاقوبی سنەوبەر، شادەریای سپی، ….هتد.

ئەم شیوازە لە ناودروستکردن ئەو دیاردە سەیرەی باشوری کوردستانی خۆمانم دێتەوە کە هەندێ کاراکتەری سیاسی بە تایبەت ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن “ئۆپۆزسیۆن” لە ئەسڵدا ناوەکانیان عەرەبی بووە، کردوویانن بە کوردیەکی پەتی کەچی پڕوپاگەندەی ئیخوانیزمچێتی و کۆنەپەرستی ئاینی پێدەکەن. بۆ نموونە کابرا ناوی فتاح بووە ناوی خۆی کردووە بە رێبین، لە کاتێکدا ئەو دەمەی ناوی فەتاح بوو ئیدیعای مەدەنیەت و پێشکەوتووخوازی دەکرد بەڵام کە ناوی خۆی گۆڕیوە بە ناوێکی تازەی کوردانە خەریکی ئیدیعای کۆنەپەرستی ئاینیە و فەرهەنگی کوردەواری پێ وێران دەکات. ئەم دیاردەیە پێش ئەوەی بەختیار عەلی بیسەپێنێ بەسەر خوێنەردا گوایە ناوی جوان و کوردین، نابودیەکەیمان لە ئەزمونە سیاسیەکەیدا دیت. فەرج فۆدەی گەورە نوسەری میسری پێی وایە کە: سەپاندنی ئەخلاقی جوان بەزۆرەکی کۆمەڵگەیەکی جوانی لێ بەرهەم نایات بەڵکو کۆمەڵگەیەکی مونافیق. ئەم قسەیەی فۆدە بنەمایەکی بابەتی هەیە و من لەم سونگەیەوە بەرجەستەی دەکەم بەسەر ئەو دیاردەی ناوە دروستکراوانەی نێو رۆمانەکەی بەختیار و دەلێم خزاندنی ناوی خوازراو و دروستکراوی بە کۆمەڵ لە ناوهێنانی کاراکتەری ئەدەبیدا نەک هەر بەرهەمەکە دەڕازینێتەوە بەلکو ناحەزی دەکات و ناسازی دەکات. هەروەک چۆن باسمان لە دووروویی کاراکتەرە سیاسیەکان کرد لە بارەی دژایەتی ناوەکانیان لەگەڵ پەیامەکانیان، لەم رۆمانەشدا هەمان تاس و حەمام دروست بۆتەوە. بەختیار ناوی کوردی پەتی دەهێنێ کەچی پەیامی کۆنەپەرستیان لێوە بڵاودەکاتەوە. لە بەشی سێهەمی ئەم نوسینە بە ناوی (کۆنەپەرستی و خورافات) ئاماژەیەکی تەواوە بەم بابەتە.
حیواراتەکان… شوێنگەی کۆمەڵایەتی کەسەکان ئاستی ئاخاوتن و رۆشنبیریان دەردەخات. ئەستەمە کارەکتەری نەخوێدنەوار و بێ خانە و لانە کە هیچ یەکێکیان حەرفێکیان نەخوێندۆتەوە یاخود کۆلکە خوێنەواریەکیان هەیە کەچی ئەو گفتوگۆیەی ئەوان دەیکەن هێند لە ئاستێکی بەرزدان کە زۆر دژ دەکەوێتەوە لەگەڵ بارە کۆمەڵایەتیەکەیاندا. لێرەدا مەبەستم لە ئاستی تێەگیشتن نیە بەڵکو لە ئاستی لەباقەتی قسەکردنەوەیە. چونکە دەکرێ کەسێکی عەوام زۆر تێگەیشتووتر و عاقڵتر بێ لە هەزاران رۆشبیر و ئەکادیمی و نوسەر بەڵام ئاستی گفتوگۆکردن شتێکی ترە. گفتوگۆی نێوان یاقوبی سنەوبەر و موزەفەری سوبحەدەم نەک هێندە لە ئاستێکی بەرزدایە کە هیچ سیاسیەکی کورد بەوەی رۆیشتوون و ماویشن لە ئاستی بالایی ئەوگفتوگۆیانەدا نین بەڵکو لە هەندێ بڕگەدا قوڵبوونێکی ئینسانی وەهای تیدایە کە مرۆڤ سەرسام دەبێ ئایا ئەوانە دوو ئەدیب، دوو قوتابی فەلسەفەن یان دوو کەسی سیاسین. دەکری لە کادرەکانی خوارەوە کەسانی بە توانا هەبووبێ بەڵام لە ئاستی سەرکردەێتیاندا کام سەرکردەی کورد رۆشنبیر و بیرمەند بووە و کامیان دڵ و ویژدانیان بۆ هاوڕێیەتی لێیداوە و رێزیان لە یەکتر گرتووە وەک لە دەمی یاقوبی سنەوبەرەوە دەیبیستی. لە دیمەنێکی تردا، ئەو گفتوگۆیەی لە نیوان رۆژنامەنوسەکە و سەریاس دەکرێت، لا ١١٥، بەڕیوە دەچێ لە شەوێکی بەرئاگرداندا لەوە دەچێ سەریاس قوباییەکی زیرەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بێت. دەکرێ را و بۆچوونی واقعی و جوانی هەبێت بەڵام بەو ئاستە بەرزە لە بەکارهێنای وشە و رستە و جەدەلیەتی گفتوگۆکە ئەستەمە گەنجێکی بێ بەخت و بێ کەس ئاوها بدوێ. ئایا لە کام رۆمانی دونیادا دیاردەی ئاوها دەبینرێ، ئەمە کارێکی ئارەزومەندانە نیە تاکو نوسەر خۆی بخوازێ وابێ. حیواراتی ناو چیرۆک و رۆمانەکان ئەوە نیە کە نوسەر بە دڵخوازی خۆی موناقەشە بۆ کەسەکان دیاری بکات بەڵکو ئەوە پێگەی کۆمەلایەتی و رۆشنبیریانە جۆرێتی بوونی ئاستی گفتوگۆ دەردەخات. لە چەندان بڕگەی تردا ئەم جۆرە لە گفتوگۆی قوڵ دەبینرێ کە لەوە تێپەڕیوە وەک کاک بەختیار دەیەوێ قەناعەتمان پێ بکات کە “هەندێ کەس دەتوانن خۆیان خۆیان پەروەردەبکەن!! لا٢٣٦.
لەم بەشەدا من شەڕی وشەی ریزمانی ناکەم نەڵکو باس لە رێک کردنەوە و دانانەوەی مانای وشەکان دەکەم. لە کەلتوری قسەکردنی کاراکتەرەکاندا نوسەر دیسانەوە ئیرادەی خۆی فەرز دەکات و ئەو وشانەی لە کەلتوری کۆمەڵگەی کوردیدا بەکاردین ئەم ئاوها ناکات واتە واقع نانوسیت وەک ئەوەی هەیە بەڵکو ئەوەی خۆی حەزی پیدەکات بینوسێتەوە. بۆ نموونە لە زمانی کوردیدا، هەروەها لە زۆرێک لە زمانەکانی تریشدا، هەمێشە وشەی قوربان بەکارهاتووە بۆ کەسێک ڕیزی لێبگری یاخود پایەی کۆمەڵایەتی و مادیەکی شتێکی تر بێت لە ناو کوردا هەر گوتراوە قوربان، نەوتراوە گەورەم بەتایبەت گەر کەسەکان لە یەک تەمەن و یەک چینبەندی کۆمەڵایەتیدابن. بۆ نموونە هاوڕێ هاوتەمەن و هاوپیشەکانی سەریاس بە سەریاس دەلێن سەریاسی گەورەمان. دیارە لێرەدا دەتەوێ سەریاس و کەسێتیەکەی ببەستێتەوە بە کەسێتی باوکی کە سەرۆک یاقوبی سنەوبەرە گوایە سیفەتی رابەرایەتی تیداهەیە. یاخود، کاتێک موزەفەری سوبحەدەم وەک کابرایەکی بە تەمەنی ریش سپی بۆ یەکەم جار کچەکان، دوو کچی گەنج، دەبینێ و دەچێتە سەرگۆڕەکەی سەریاس دەست بە گریان دەکات، کچەکان پێی دەلێن “موزەفەری سوبحەدەم تۆ ئازاری دەدەیت.. بێدەنگ بە موزەفەری سوبحەدەم.. بێدەنگ بە.” لا١٧٤. یاخود لە لاپەرە ١٩٨ بە “پیری بەدبەخت موزەفەری سەبحەدەم” گازی دەکەن. لە کوردەواریدا عادەتەن لەو حاڵەتەدا دەبێ بڵێن کاک موزەفەر نەک موزەفەر بە تەنها. لادانی وشەی وەک “کاک” یان “خانم، خاتوون، دادە” دەستکاری کردنی کەلتوری زمانە کەیە کە لە پشت ئەم وشانەوە چەمکی کۆمەڵایەتی خۆی مەڵاسداوە مانای رێزی تێدا رەنگدەداتەوە هەرچەندە رەگەی ئەو وشانەوە لە کویوە هاتبن. بانگکردنی ناوی کەسەکان بێ گوێدانە تەمەن زۆرتر لە کەلتوری رۆژئاواییدا هەیە و کۆپی کردنی ئەو کەلتورە بۆ ناو زمان و ئاخاوتنی کوردی بەو رێەگەیە نەزانیە. ئیستاش دەبینین لە میدیا کوردیەکاندا کە بە بێ لکاندنی وشەیەک لەگەڵ یەکدیدا هەست دەکەی دروستکراویەک یان ناسازیەک هەیە لە ئاواز و رشتەی قسەکردنەکانیاندا. من کاتێک سەیری کەناڵە کوردیەکان بە تایبەت هەواڵیەکان دەکەم و دەبینم بە ناوی رووتی خۆیانەوە یەکتری گاز دەکەن، ناسازیە و بگرە بێ ئەدەبیەک دەبینم.
هەندی دەستەواژە هەیە کاتێک بەکاردێت راستەوخۆ نەک هەر مانا رێزمانیەکەی دەبینیت کە جیاوازە بەڵکو دەستەواژە هەیە مانای جیوگرافی ناوچەیەک و ولاتێک دەستنیشان دەکات هەر وەک چۆن ناوی مەلیک دولبەری گەرمیانی پێناسەی ناوچەیەکی دیاریکراوی جوگرافی بۆ کردین. بۆ نموونە لە لاپەڕە ١٥٦ دەستەواژەی “دەفتەری سیاسی” بەکاردەهێنێت کاتێک باسی پۆلیسە گەرمیانەکە دەکات و دەلێت ” هەموان دەزانن کە مەلیک دولبەر ژنەکەی خۆی دەبات بۆ بەرپرسێکی گرنگی دەفتەری سیاسی و کاربەدەستێکی گەورەی وەزارەت.” دەفتەری سیاسی لە سەداسەد دەستەواژەیەکە تەنها و تەنها کوردانی رۆژهەڵات بەکاری دەهێنن و ئەوانیش لە فارسیەکەوە وەریانگرتووە و بە هیچ شێوەیەک لە کوردستانی باشور بەکارنایات و لە بری ئەوە “مەکتەبی سیاسی” هەیە و تەواو، تەنانەی خودی کۆمۆنیستە کرێکاریەکانی دەیەی نەوەدەکان کە راستەوخۆ لە ژێر کارکردی سیاسی و فکری کۆمینیستی ئێراندا بوون ئەو دەستەواژەیان بەکار نەدەهێنا و گەر بەکاریش هاتبا نەبوو بە وشەیەکی باوی ناوخەڵک لە کوردستانی باشور. کاتێک خوێنەر ئەو دەفەری سیاسیە دەبینێت وادەزانێ ژنەکەی دەبات بۆ زڕگوێز کە مەقەڕی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی لێیە نەک بۆ مەکتەبی سیاسی حزبێک لە سلێمانی. ئەمە شتێک نیە بڵێی من وشەیەکی نوێ یان دەستەواژەیەکی تازە دەهێنمە نێو نوسینەکەمەوە بەڵکو رۆمان خەسلەتی خۆی هەیە کە وشەکان و دەستەواژەکان نەک هەر هەموو دووراییە فکری و سیاسی و ئەخلاقیەکان دیاری دەکەن بگرە تخوبە جوگرافیەکانیش دیاری دەکەن.

بەشی حەوتەم: خوێنەری رۆژئاوایی
وەرگیڕانی بابەت بۆ سەر زمانی جیهانی، ئەوروپایی، هەرگیز بە مانای گرنگی بوون و بەهیزبوونی ئەو بابەتە نیە بە تایبەت لە بواری چیرۆک و رۆماندا. چیرۆک وەک بابەتی سیاسی و ئابوری و لێکۆڵینەوەی زانستی و سایکۆلۆژی رووت نیە بۆیە هەلبژاردنی ئاسانترە بۆ خوێندنەوە و خوێنەری رۆژئاوایی بە دوای بابەتی لەو جۆرەن. دیارە، ئەمە سیفاتێکی هاوبەشی خوێنەرە لە هەموو جیهاندا بەڵام خەسڵەتێک کە لە خوێنەری رۆژئاواییدا هەیە ئەوەیە کە زۆر شەیدای ئەو چیرۆکانەن لە دەرەوەی دونیای خۆیانەوە دێن. ئەو چیرۆکانەی خەڵکانی تر بە داماو و گوناه نیشان دەدا، چونکە ئەم خۆی لە شوێنێکی باشترە و کاتێک سەرگەردانی خەڵکانی دونیای تر دەخوێنێتەوە بەزەیی پێیاندا دێتەوە و زۆر لە ژیان و وڵاتەکەی رازیە. هەر بابەتێک بازنەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیان واتە دەوڵەتەکانیان بخاتە بەرباس و خواسەوە یان رەخنەوە کەمتر بەلایدا دەچن بەتایبەت گەر نوسەرەکە لە فەزای خۆیاندا نەبێ. ئەو چیرۆکانەشی مەتەڵ ئامیزن وەک ئەم سێ مەدالیای هەنار و سەریاسەی لە دواهەمین هەناری دونیادا هەیە زیدەتر سەرنج رادەکیشن یاخود خەڵکانێک هەن بیانخوێننەوە. خوێنەر لە دونیای رۆژئاوادا زۆرن بەڵام خوێنەری بە ئاگا و هۆشیاریان ئێجگار کەمە وەک چۆن لە هەموو دونیادا هەر وایە. رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا ئەو چیرۆکەیە خوێنەری رۆژئاوایی ئەزیەت نادات بەڵکو هەبوونی بونی سێ منداڵی مەلۆتکە و هەر سێکیان بە یەک ناوەوە ناونرابن و سێ مەدالیای هاوچەشن نهێنی هەڵقەی دۆزینەوەی ئەو مەتەڵە بێت ئەوا دڵخۆشیەک بە خوێنەر دەدات بۆ خوێندنەوەی تا کۆتایی بەتایبەت ئەوەی کە ماوە دەبرێت بۆ رۆژئاوا بۆ جارەسەر. دوایین دیمەنی رۆمانەکە رۆژئاوا بە فریادرەس دادەنێ بۆیە خوێنەرێکی رۆژئاوایی ختوکەی دێت بە خوێندەوەی رۆمانی ئوها و دەبێتە جێگەی ستایش و پیاهەڵدانیان. ئەگەرنا، گەر ئەو رۆمانە کە هەمووی گفتوگۆی سیاسی و وشەی قەبە و زلن دەیتوانی باسی لەوەش بکردایە گەر بە ئاماژەیەکیش بوایە، کە ئەوە تەکنۆلۆجیای سەربازی و فرۆشتنی جەکەکانی وڵاتانی غەربیە کە حکومەتە بە زەبرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەهێز دەکات تاکو پەلاماری میللەتی ژێردەست بدەن، بەڵام ئەو رۆمانە لە بری ئەمە وەک گوتم، رێگای غەرب بە رێگای جارەسەر و بە فریاکەوتنی مندالە بۆردومانکراوەکانی جەنگ دادەنێت.
خاڵێکی تر بە پێویستی دەزانم ئاماژەی پێ بدەم ئەوەیە دلخۆش بوون یاخود بە گرنگی وەرگرتنی ئەوەی کە رۆمانە کوردیەکان وەربگێڕدرێنە سەر زمانانی ئەوروپایی لەو مەیلە لە خۆ بە کەمیەوە دێت کە دنیای ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی لە نیو هزر و دڵی مرۆڤەکانی (الشعوب المقهورة)دا دروست کردووە گوایە ئەدەبەکەمان دەچێتە ئاستێکی باڵاتر گەر بێتوو وەربگێڕدرێتە سەر زوبانانی ئەوروپایی. ئەم جۆرە لە هزر و مۆراڵی خۆ بە کەم زانین یاخود بە نزم زانین لە نیو عەرەب و میللەتەکانی تریشدا هەیە. بۆ نموونە. عومەر شەریف یاخود جەمیل راتب کە بە زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی دەوریان بینیوە لە فیلمە ئەوروپاییەکاندا ئیدی لە سینەمای میسری و بینەرەکانیدا بە پلەیەکی تر سەیر دەکران لە کاتێکدا هیچینا ئەوەندەی عادل ئیمام یان ئەحمەد زەکی دەور و فیلمی گرنگیان نەبوو.




دووانەی رۆژهەڵات / رۆژئاوا لە شیعری “بەرزاییەکانی ئەزمڕ، بەرزاییەکانی وەزەرینگ” ی نەزەند بەگیخانی دا… نووسینی/ عەتا قەرەداخی

(بەرزاییەکانی ئەزمڕ، بەرزاییەکانی وەزەرینگ) ناونیشانی شیعرێکی نەزەند بەگیخانیە، کە لە کۆمەڵە شیعری ( زەنگۆڵی وتن)دا لە لاپەرە ١٤١- ١٤٦دا بڵاوبووەتەوە، کە ساڵی ٢٠٠٧ نووسیوێتی. ئەزمڕ زنجیرە چیایەکە لە باکوری سلێمانی، بەرزاییەکانی وەزەرینگ شوێنێکە لە یۆرکشیر لە بەریتانیا. ئیمیلی برۆنتێ (١٨١٨-١٨٤٨) رۆمانێکی بەم ناونیشانە نووسیووەو لە راستیشدا ئەم رۆماننووسە کە خوشکی شارلی برۆنتێی رۆماننووسی بەناوبانگی سەدەی نۆزدەی ئەدەبی ئینگلیزیە، ئەمیش هەم شاعیرو هەم رۆماننووس بووە، بەڵام لە بواری رۆماندا هەر ئەم تاکە رۆمانەی نووسیووە. بیرۆکەی سەرەکی ئەم رۆمانە دووانەی چاکە / خراپە -یە، کە لە رێگای بەزەیی و خۆشەویستی و تۆڵەو خولیاوە گوزارشتی لێ دەکرێت. هێڵی سەرەکی رۆمانەکە قسەکردنە لەبارەی چیرۆکی خۆشەویستی نێوان دوو کەسێتی سەرەکی رۆمانەکە کە ئەوانیش هیسکلیف و کاترین-ن.
لەم رۆمانەدا، رووداوەکان لە نێوان دوو شوێنی سەرکیدا روودەدەن، کە ئەوانیش یەکەمیان بەزاییەکانی وەزەرینگە، کە ناوچەیەکە لە یۆرکشیر، دووەمیان سراشکرۆس گرینجە کە ماڵێکی گەوەرەیە لە دەوروبەری بەرزاییەکان، واتە ئەویش لە هەمان جوگرافیادایە. رۆمانەکە زیاتر لە سەر زمانی بەخێوکەر یان پەروەردەکارێکەوە دەگێڕرێتەوە. کاترین و هیسکلیف یەکترییان خۆش دەوێت، بەڵام دواجار کاترین هاوسەرگیری لەگەڵ ئیدگار لینتن دەکات لەبەر دەوڵەمندییەکەی، بەڵام سەباری ئەو هاوسەرگیریەش، هێشتا خۆشەویستیەکەی بۆ هیسکلیف هەر بەردەوام دەبێت. هیسکلیف بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئیدگار لینتن، هاوسەرگیری لەگەڵ ئێزابیلای خوشکی ئیدگاردا دەکات. ئەمە کورتەی رۆمانەکەیە.
هەروەک هەندێ لە رەخنەگرانی ئەم رۆمانە بەراوردێکی گرنگ لە نێوان بەرزاییەکانی وەزەرینگ و سروشکرۆس گرینجدا دەکەن، کە یەکەمیان وەکو سروشت و چۆڵەوانی نمایش دەکرێت، دووەمیشیان وەکو نموونەی شارو شارستانی و شوێنێک بە کەلتوری شارەوە نمایش دەکرێت. کاترین و هیسکلیف پەروەردەی بەرزاییەکانی وەزەرینگن، بەڵام کاترین ماوەیەک لە سروشکرۆس دەمێنێتەوەو گۆڕانکاری بەسەر رەفتارو بۆچوونیدا دێت. دوای مانەوەی بۆ ماوەی ماوەیەک لە سرۆشکرۆس، کاترین کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزاییەکان وەکو خانمێک خۆی نمایش دەکات و رەفتار دەکات، هەرچەندە هەستی بۆ هیسکلیف ناگۆڕێت، بەڵام عەقڵی شتێکی تر دەڵێت و روانینی بۆ خۆشەویستەکەی دەگۆڕێت و وەها سەیری هیسکلیف دەکات، کە رەش و وشک و مایەی گاڵتەجاڕی و پەستی بێت و دەگاتە ئەوەی کە شووکردنی بە هیسکلیف روخان و هەرەسە بۆ ئەو، بۆیە شوودەکات بە ئیدگار لینتن. لە راستیدا ئیدگار لینتن یەکلایەنە عاشقی کاترینە، بەڵام کاترین هیچ هەستێکی بۆ ئەو نییە. کاترین دوای هاوسەرگیرییەکەی، لەناخیدا پەشیمانەو بەردەوام خەیاڵی لای خۆشەیستی یەکەمیەتی. کەواتە با چاوەڕوان بکەین و بزانین دوای شیکردنەوەی بنیادی پێکهێنەرانەی دەقەکەی نەزەند بەگیخانی، چ پەیوەندییەک لە نێوان بەرزاییەکانی ئەزمڕ و بەرزاییەکانی وەزەرینکدا هەیەو ئەم دوو شوێنە وەکو کەرەستەی بەرهەمهێنانی دەقەکە چ رۆڵێک لە بەرهەمهێنانی شیعریەتی دەقەکەو پرسیارو جیهانبینی دەقەکەدا دەبینن. هەروەها با چاوەڕوان بکەین بزانین شوێن و پێگەی هەریەکە لە کاترین و هیسکلیف و ئەمی قسەکەر لە ژێر ماسکی کاترینداو ئەوی نادیار لەژێر ماسکی هیسکلیفدا چیەو چۆنە.
ئایا لێکچوون لە نێوان قسەکەری دەقەکەو کەسێتی کاترینی رۆمانەکەدا هەیە؟ ئایا دەشێت هەمان جۆر لە عەشق لە رۆمانەکەو لە دەقە شیعرییەکەدا هەبێت؟ واتە عەشقی قسەکەری شیعرەکەو ئەو کەسەی دەقەکەی پێشکەشکراوە، هاوشێوەی عەشقی کاترین و هیسکلیف بێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی کاترین شوودەکات بە ئیدگار لینتن، بەڵام خۆشەویستیەکەی بۆ هیسکلیف هەر بەردەوام دەبێت؟ یان دەشێ بە ئامرازکردنی بەرزاییەکانی وەزەرینگ و بەرزاییەکانی ئەزمڕ وەکو کەرەستەیەک بێت بۆ بەرهەمهێنانی دەقێک بۆ دروستکردنی دووانەیەک کە ئەویش دووانەی رۆژئاوا / رۆژهەڵاتەو لەوێشەوە قسەکەدن لەسەر دوو جوگرافیا، دوو کەلتوور، دوو عەقڵ و لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە دوو کۆمەڵگا بێتە ئاراوە، کۆمەڵگای شارستانی ئەوەروپاو کۆمەڵگای سەرەتایی و دواکەوتووی رۆژهەڵاتی، یان ناوەندو کەنار، یان شارستانێتی و سروشت. بەهەرحاڵ لێرەدا قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە بەجێدەهێڵین و هەوڵدەدەین لە میانەی شیکردنەوەی دەقەکەوە خوێنەر وەڵامی ئەو پرسیارانە بدۆزێتەوە کە دەشێ ئەم پێشەکیە دروستیان بکات، یان بەرزیان بکاتەوە. هەروەک دەمانەوێت لێرەشەوە ئاماژەیەک بۆ ئەوە بکەین و بپرسین ئایا دەشێت درووستکردنی دووانەی رۆژهەڵات / رۆژئاوا زیاتر بۆ گێرانەوەو نیشاندانی دابەشبوونی کەسێتی ئامادەی نێو جوگرافیای دەقەکە بێت واتە ” من ” کە لە نێوان دوو کەلتووردا، یان لە نێوان زێدو تاراوگەدا دابەش بووە؟ لە دەستپیکی دەقەکەدا هاتووە:
من ئەوم / کاترین / رۆحیانەتی ژنێکی عاشق / لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە / دەدەمە شەقەی باڵ / لە لووتکە نەسرەوتەکانی ئەزمڕ / لە باوەشی هیسکلیف ئارام دەگرم./
لە دەستپێکی دەقەکەدا قسەکەر خۆی دەناسێنێت و بە ئێمەی خوێنەر دەڵێت ئەو خانمە عاشقەکەی بەرزاییەکانی وەزەرینگە، لەوێوە دێت بۆ بەرزاییەکانی ئەزمڕ بۆ ئەوەی لە باوەشی خۆشەویستەکەیدا کە هیسکلیفە ئارام بگرێت. هەرخۆیشی دووبارەی دەکاتەوە کە ئەم رۆحیانەتی ئەو ژنە عاشقەیە. واتە لێرەدا زیاتر ئاماژەیەکی بەگشتیکردن خۆی نمایش دەکات، کە دەشێ رۆحی هەر ژنە عاشقێک بێت، بەڵام دیارە لە روانگەی ئەمەوە کاترین نموونەی بەرزو باڵای ژنی عاشقە. لێرەدا ئەم کاترینی کردووە بە هۆکارێک یان بە ماسک هەتا لە پشتی ئەوەوە باسی خۆی بکات. هەروەک هیسکلیف-ی وەکو ماسکێک بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ئەوی خۆشەویست لە پشتیەوە بشارێتەوە. ئەم کاترین و هیسکلیف لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە دەگوازێتەوە بۆ بەرزاییەکانی ئەزمڕ، بەو ئامانجەی لە پشتی ئەوانەوە باسی خۆی و خۆشەویستەکەی بکات، یان باسی پەرتبوونی خۆی بکات. ئەمەش بارێکی ئاساییە لە ئەدەبدا بە گشتی، کە لەبری دواندنی راستەوخۆ دەشێ لەپشتی دەمامکەوە- ماسک- گوزارشتی زۆر شت بکرێت کە ئەم تەکنیکەش بەشداری دەکات لەبەرهەمهێنانی شیعریەتی دەقەکەدا و جوانیەکی هونەری زیاتری پێدەبەخشێت.
لەم چوونە ناوەوەی دەقەکەدا کەسێک دەبینرێت نیگەران و پەرۆشەو ئەوەش لەبارێکی ناجێگیردا نیشانی دەدات. هۆکاری ئەو نیگەرانیەی تیایدایە دووریە لە خۆشەویستەکەیەوە. بێگومان ئەوە بەڵگەنەویستە کە مرۆڤی نیگەران و پەرۆش و شلۆق لەباری دەروونی و رۆحیەوە بەدوای ئارامگرتندا دەگەڕێت. ئەوەش تەنیا لە رێگای چارەسەری هۆکارەکانی دروستکردنی ئەو بارە نیگەرانیەوە دەبێت. ئەم رۆحی ژنێکی عاشقە. کەواتە ئەم تەنیا لە باوەشی خۆشەویستەکەیدا ئارام دەگرێت. بۆیە ئەو ئارامیە لە هەر شوێنێک دەستبکەوێت بەدوایدا دەچێت. لەراستیدا عەشق سنوور ناناسێت. ئەمەش وای لێ دەکات لەوێوە لە شەقەی باڵ بدات و لەسەر ئەزمڕ لە باوەشی خۆشەویستەکەیدا بنیشێتەوە، چونکە تەنیا لەوێدا ئارام دەگرێت. لێرەدا ئەم خۆی دەچوێنێت بە کاترین و خۆشەویستەکەیشی بە هیسکلیف. پرسیار ئەوەیە ئایا لە روانگەی ئەمەوە خۆشەویستی ئەم دووانە بەرزترین و جوانترین نموونەی خۆشەویستی و عەشقە یان دەشێ هۆکاری تر لە پشتی ئەم لێكچواندنەوە هەبێت؟ یان شاعیر ویستوویەتی لەو نموونە دیارو باوانەی کە بۆ بەرزی و باڵایی و جوانی عەشق دەهێنرێنەوە لابدات. بۆنموونە لە شیعری کوردیدا بۆ نموونەی باڵای عەشق مەم و زین، خەج و سیامەند و لاس و خەزاڵ و شیرین و فەرهادو…دەهێنرێنەوە. نموونەی دیار لە ئەدەبی جیهانیشدا بۆ عەشق رۆمیۆو جولێت و لەیلاو مەجنون و چەندان نموونەی ترن.
شاعیر دەڵێت:
من وەرزێکم پڕ لە زریکەی زریان / لە زەمەنێکی ناوەخت هەڵمکرد / لەسەر گردە نیگەرانەکانی ئەزمڕ/ من هەورە تریشقەم دەشریخێنم / من دەمێکە لە ناخی ئەم خاکە یەخسیرە هەڵکشاوم / چەشنی بروسکە / بەرەو بەرزاییەکانی وەزەرینگ / پانتایی عەشقێکی پڕ لە گێژاو./
ئەم خۆی بە کات دەچووێنێت، ئەو کاتەش وەرزێکی ساڵە، بەڵام کام وەرزە لە چوار وەرزەکەی ساڵ؟ ئەم ئەوە دیاری ناکات، بەڵام خاسێتی تایبەتی ئەو وەرزە دیاری دەکات، کە وەرزێکی زریاناویە، زریانێک کە زریکەی دێت. لێرەدا لە ئاستێکی قوڵتردا لێکچوونێک لە نێوان خۆی و بەرزاییەکانی وەزەرینگدا دروست دەکات لە کاتێکدا وەزەرینگ لە لای دانیشتوانەکەی بە مانای زریان دێت. بەڵام ئایا ئەم لێکچوونە هیچ بەشدارییەک دەکات لە بەرهەمهێنانی جیهانبینی گستی دەقەکەدا؟ ئەمەش لێرەدا بە کراوەیی بەجێدەهێڵین تا دەقەکە خۆی وەڵامی بداتەوە. ئەم خۆی دەچووێنێت بە وەرز، بەڵام وەرزێکی پڕ لە زریان. فرمانی ” هەڵمکرد”، ئەو کاتە نیشان دەدات و دیاری دەکات کە زریانەکە دەستی پێکردووە، واتە ئەو کاتەی کە ئەم دێت. ئەوەش بە کاتێکی ناوەخت، واتە بە کاتێکی نەگونجاو و نالەبار وەسف دەکات. ئەم لەم کاتە ناجۆرەدا دێت و لەسەر بەرزاییەکانی ئەزمڕ هەڵدەکات. بەرزاییەکانی ئەزمڕیش شوێنێکی ئاسایی نین، هەربۆیە ئەو بە شوێنێکی نیگەران باسیان دەکات، واتە ناجێگیر و شلۆق و شڵەژاو. بێگومان لە رووی سروشتیەوە بەرزاییەکانی ئەزمر وەکو کانگای رەشەبا وایە، لەوێ زۆر کات رەشەبا نرکەی دێت. هەرچۆن وەزەرینگ لە لایەن دانیشتوانەکەیەوە بە هاوواتای زریان دادەنرێت، دەشیا ئەزمڕیش وەکو هاوواتای رەشەبا سەیر بکرایە، یان ناو ببرایە. هەرچەندە لە لای دانیشتوانی سلێمانی ناوی ئەزمڕو رەشەبا نزیکیان هەیە. لێرەشەوە جۆرێک لە لێکچوون لە نێوان وەزەرینگ و ئەزمڕدا دروست دەبێت. لەوێ دوو عاشق و لێرەش دوو عاشق هەن. ئێمە دەمانەوێت رووە لێکچووەکانی ئەم دوو جووتە عاشقە ئاشکرا بکەین. لەوێ کاترین و هیسکلیف هەن، لێرەش ئەم و ئەو کەسەی شیعرەکەی پێشکەش دەکرێت.
ئەم سەرنجمان بۆ مێژووی رابردووی خۆی رادەکێشێت و پێمان دەڵێت لە کوێوە هاتووە. لە راستیدا لە دەستپێکی دەقەکەدا رەنگە خوێنەر وا تێبگات کە ئەم کەسێکەو لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە هاتووە بۆ سەر بەرزاییەکانی ئەزمڕ. بەڵام دواتر رایدەگەیەنێت ئەم وەکو وەرزێکی زریاناوی لە کاتێکی نەگونجاودا لە گردە نیگەرانەکانی ئەزمڕ هەڵیکردووە. کەواتە شوێنی یەکەمی ئەم بەرزاییەکانی ئەزمڕە، کە ناوچەیەکی رووت و پڕ لە رەشەبای کوردستان و رۆژهەڵاتە. لە کاتێکدا شوێنی دووەم بەرزاییەکانی وەزەرینگە، ناوچەیەکی یۆرکشیرە لە بەریتانیا و لە رۆژئاوا. ئەم لەسەر گردە نیگەرانەکانی ئەزمڕ هەورە تریشقەیەو دەشریخێنێت. ئایا ئەم ئێستا کە گەڕاوەتەوەو دەیەوێت لە باوەشی هیسکلیفدا ئارام بگرێت، هەورە تریشقەیەو دەشریخێنێت، یان پێشتر، پێش ئەوەی لەم خاکە یەخسیرە هەڵبکشێت دەیشریخاند؟ بێگومان لە رووی بەراوردی دۆخەکەوە، ئەوێک ئێستا لەوێوە گەڕابێتەوە بۆ باوەشێ خۆشەویستەکەی، ئایا دەشێت وەکو هەورە تریشقە گەڕابێتەوەو باوەشی خۆشەویستەکەی لە پێشوازیدا بێت و ئەمیش بتوانێت تیایدا ئارامبگرێت؟ ئاشکرایە هەورە تریشقەو شریخاندن خاسێتی فەزایەکی تووندو تیژی وەکو زریانن و هیچ ئاماژەیەک بۆ رەخساندنی زەمینەی ئارامگرتن پێشکەش ناکەن. ئەم لێرە بووە، بەڵام وەکو ئاماژەی بۆ دەکات دەمێکە هەڵکشاوەو ئێرەی بەجێهێشتووە. ئەم وەسفی ئێرە وەکو خاکی یەخسیر دەکات. ئەمەش سێ لێکدانەوە هەڵدەگرێت. یەکەمیان ئەزمڕ وەکو بەشێک یان نموونەی زێدو نیشتیمانی ئەو کە تاکو ئیستاش بەدەست نەبوونی ئازادی و سەربەخۆییەوە دەناڵێنێت، خاکی یەخسیر بەتەواوی لەگەڵ ئەم لێکدانەوەیەدا دەگونجێت. دووەمیان و بە ئاستێکی لاوازتر دەشێ خاکی یەخسیر مەبەست لە سەزەمینی ئێرەو هەموو رۆژهەڵات بێت کە هیچ ئازادییەکی تاکەکەسی تیادا فەراهەم نەکراوەو مرۆڤ لە رووی ئازادیە کەسیەکانەوە لەم جوگرافیایەدا وەکو دیل و دەستبەسەر وایە، واتە لەم روانگەیەوە رۆژهەڵات جۆرێکە لە زیندان. هەروەها خاکی یەخسیر کە مەبەست ئێرەیە پەیوەست بە ئەوی شاعیر وەکو ژن، دیسان ئەو دەلالەتە هەڵدەگرێت کە سەرباری ئەوەی لە رووی ئیتنیکی و لە رووی ئازادی تاکەکەسیەوە وەکو یەخسیر وایە، دیسان وەکو ژنیش دیسان یەخسیرەو ئازادییەکانی پێشێل دەکرێت. ئەم وەکو بروسکە لەم زیندانە خنکێنەرە هەڵدێت و بەرەو بەرزاییەکانی وەزەرینگ دەفڕێت، کە ئەوێ زەمینەی ئازادیە کەسیەکانە و ئەم بە زەمینەی عەشقێکی پڕ لە گێژاو باسی دەکات. بێگومان ئەم بۆچوونەی ئەم لەسەر بنەمای روانین بۆ خۆشەویستی نێوان کاترین و هیسکلیف بنیادنراوە، کە خۆشەویستیەکی ناهاوسەنگەو سەرئەنجام دەبێت بەهۆی وێرانکردنی هەردووکیان و کەسانی تری دەوروپشتیان لەگەڵیاندا وێران دەبن. هەرچۆن گێژاوی دەریا، یان ئاو دەبێتە هۆی قووتدان و لەناوبردن و وێرانکردن.
ئەم لە خاکی یەخسیرەوە دەفڕێت بۆ خاکی خۆشەویستی پڕ لە گێژاو. خاکی یەخسیر لە ئاستی قوڵدا دەلالەتی سەرەتاییبوون هەڵدەگرێت، هەروەک پانتایی عەشقی پڕ لە گێژاو دەشێت دەلالەتی شارستانێتی و هەموو فشارو کێشەو گرفتە ئاڵۆزەکانی هەڵبگرێت، کە سەرباری جوانکردنی بە رووکەشی عەشق بەڵام لەناوەوەڕا جیهانێکی ئاڵۆزو پڕ لە کێشەو گێژاو بێت. ئەم کە ئێستا لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە گەڕاوەتەوە بۆ سەر گردە نیگەرانەکانی ئەزمڕ بە ئومێدی حەوانەوە لە باوەشی ئارامی خۆشەویستەکەیدا، پێشتر لەم خاکی یەخسیرەوە هەڵکشا بەرەو ئەوێ. دەشێت پێشتر وەها سەیری ئەوێی کردبێت کە گەیشتن بەوێ بەدەستهێنانی ئازادیە و دەربازبوونە لە خاکی یەخسیر. ئێستا لەوێی پڕ لە گێژاودا، لە شەقەی باڵ دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ ئێرە بەو هیوایەی ئارام بگرێت. واتە ئێستا لە نێوانی دووانەی ئێرەو ئەوێدا ئەم هەر دەمەو یەکێکیان وەردەگرێت، یان هەڵدەبژێرێت. ئەمەش ئەو دەلالەتە هەڵدەگرێت کە هەریەکە لەم دوو جەمسەرە خاسێتی گونجاو و خاسێتی نەگونجاویان هەیە بۆ ئەم، یان لە روانگەی ئەمەوە.
لە دەقەکەدا هاتووە:
من ئەوم / زارۆکێکی زیتەڵ / لە بەرزاییەکانی وەزەرینگ / لە وەرزێکی تۆفانەوە دێم و/ لە بەرزاییەکانی ئەزمڕ / گوێ لە حەیرانی ئەو خاکە دەگرم / وەک بوومەلەرزە / من رادەچڵەکێم / جەستەی چیا بە قودرەتی تاسەی من دەجووڵێ / تۆ کڕوزانەوەی دڵی ئەم بەردانە نابیستی؟ / رۆحیانەتی ژنێکی عاشق / من ئەوم / لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە دێم / دەستی هیسکلیف دەگرم و/ پەنجەرەیەک دەکەمەوە کە / کە دەمێکە لەسەر حەسرەتەکانی رۆژهەڵات داخراوە./
ئەم جارێکی تر دڵنیایی دەداتەوە لەوەی کە ئەو کەسەی دێت ئەوە کاترینە، یان رۆحی ئەو خانمە عاشقەیە کە لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە دێت بۆ بەرزاییەکانی ئەزمڕ. ئامانجە سەرکیەکەی ئاشکرایەو بۆ ئەوە دێت لە باوەشی هیسکلیفدا ئارام بگرێت. ئەم رۆحی کاترینە کە کاترین نموونەیە بۆ هەر عەشقێکی لەمجۆرەی ئەم. بێگومان لەبەرامبەردا هیسکلیف دەبێتە نموونەی هەر عاشقێکی لەوجۆرەی دڵدارەکەی ئەم. ئەم دیسان خۆی لە رێگای لێکچوواندنەوە پێشکەش دەکات، کە ئەوەش زیاتر بۆ دەرخستنی شوناسی خۆیەتی. ئەم ئێستا خۆی دەچوێنێت بە زارۆکێکی زیتەڵ و لە وەرزێکی تۆفاندا دێت. پێشتر ئەم خۆی دەچواند بە هەورە تریشقە. واتە لە جاری یەکەمدا خاسێتی دیاردەیەکی سروشتیی بەخۆی دەبەخشێت، بەڵام لەجاری دەەومدا وەکو زارۆک خۆی پێشکەش دەکات، کە ئەمەش گواستنەوەیە لە شتەوە بۆ مرۆڤ، کە ئەمەش سەرباری بەهاداری و جوانی رەگەزەکانی سروشت، بەڵام هەنگاوێکی گواستنەوەیە لە شتەوە بۆ مرۆڤ، کە ئاشکرایە هەمیشە بەهای مرۆڤ لە سەرووی هەموو بەهاکانی ترەوەیە. ئەم کە وەکو مرۆڤ دێت بەپێویست دەبێت هەڵگری خاسێتەکانی مرۆڤیش بێت، کە لێرەدا گوێ لە حەیرانی خاک دەگرێت، بەڵام کام خاک؟ بێگومان خاکی بەرزاییەکانی ئەزمڕ، چونکە ئاشکرایە حەیران بەرهەمی ئەو سەرزەمینەیە، کە ئەزمڕ بەشێکە لێی. ئەو گوێگرتنەش دەبێتە هۆی راچڵەکینی. کەواتە دەشێت بگوترێت لە ئەنجامی ئەو ئاشناییەی رۆحی ئەم بە دەنگی ئەم خاکە هەیەتی، کە لێرەدا حەیران بەرجەستەی ئەو دەنگە دەکات، ئەم لە ناخی خۆیدا رادەچڵەکێت. دەشێت هۆکارەکەشی پەرۆشی و تاسەی ئەم بێت بۆ بیستنی ئەو دەنگە کە لە یادەوەری ئەمدا ئامادەیەو وەکو رەگەزێک لە بوونی ئەنتۆلۆجیانەی ئەمدا ئەگەر دەنگیشی نەبێت، بەڵام بە بێدەنگی دەژی. ئەم پەرۆشی و تاسەیەی ئەم چی بۆ ئەو دەنگەو چی بۆ باوەشی ئارامی خۆشەویستەکەی هێند بەهێزە چیا دەجوڵێنیت. کاتێ چیا دەجوڵێت لەوە دەچێت بەردەکان بکڕووزێنەوە، رەنگی گیا ببڕسكێت، واتە بەردەکان دەنگیان لێ بەرزدەبێتەوە، رەنگی گیا دەگۆڕێت. ئەم لە خۆشەویستەکەی دەپرسێت ئایا ئەو دەنگی کڕووزانەوەی بەردەکانی چیا نابیستێت، یان هەڵبڕسکانی رەنگی گیای چیاکە نابینێ، کە تاسەی ئەم خستوونێتیە جوڵەو گۆڕیوونی.
ئەم دیسان پێداگری دەکاتەوە کە رۆحیانەتی ژنێکی عاشقەو ئەویش ناسراوە کە کاترینەو لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە دێت بۆ بەرزاییەکانی ئەزمڕ بۆ ئەوەی دەستی هیسکلیفی خۆی بگرێت. بەڵام ئامانجەکەی لێرەدا کۆتایی نایەت، بەڵکو دەیەوێت لەپاڵ ئەوەدا پەنجەرەیەک بکاتەوە. ئەو پەنجەرەیەش لەسەر زمانی ئەوەوە لە مێژە لەسەر حەسرەتەکانی رۆژهەڵات داخراوە. لێرەوە ئەو پرسیارە سەرەکیەی کە دەقەکە بەدوایەوەیە کەمێک ئاشکراتر دەبێت، کە ئەویش ناوهێنانی رۆژهەڵاتە. ئەم لە بەرزاییەکانی ئەزمڕەوە کە هیسکلیفی خۆی لەوێیە، دەست لەناو دەستی ئەو دەیەوێت پەنجەرەیەک بخاتە سەرپشت، کە حەسرەتەکانی ئێرە لێیەوە دەربکەون، نمایش بکرێن، ببینرێن. رەنگە ئەو پرسیارەش سەرهەڵبدات: مەبەست لە حەسرەتەکانی رۆژهەڵات چییە؟ بێگومان ئەوەی مرۆڤی ئێرە دەیخوازێت و ئارەزووی دەکات و دەیەوێت و ناتوانێت جێبەجێی بکات و دەستی پێی ناگات و بۆی رامناکرێت و سەرئەنجام ئاخ و ئۆف و داخی بۆ هەڵدەکێشێت، بریتین لە حەسرەتەکانی رۆژهەڵات. لە پشتی ئەم بۆچوونەوە، ئەو دەلالەتە بەرهەم دێت کە رۆژهەڵات زەمینەی کپ کردن و سەرکوتکردن و چەپاندنی کۆی ئازادیە تاکەکەسییەکانە. لەبەرامبەردا ئەوێ، واتە رۆژئاوا کە ئەم لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی ئەم پەنجەرەیە لێرە، لەوێ ئازادیە تاکەکەسیەکان کە بنەمان بۆ دروستبوونی تاکەکەسی خاوەن شوناس نە دەرگاو نە پەنجەرەیان لەسەر دانەخراوەو لە راستیدا لە کاتێکدا لێرە نەک هەر ئازادی جەستە بەڵکو کۆی ئازادیە فیکری و ئایینی و نەریتی …کان حەرامن، لەوێ ئازادییەکان تا ئەو سنوورە دەڕۆن کە نەبنە هۆی بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ئەوانی تر. ئەمەش جیاوازیەکی ئاشکرای ئەم زەمینەیە کە بەرزاییەکانی ئەزمڕ دەینوێنێت لەبەرامبەر ئەو زەمینەی ئەوێدا کە بەرزاییەکانی وەزەرینگ نوێنەرایەتی دەکات.
من ئەوم / رۆحیانەتی ژنێکی عاشق / لە فەزای نێوان وەزەرینگ و ئەزمڕ / دەدەمە شەقەی باڵ / من بە فڕین ئاماژەکانی نێوان پێکنەگەیشتنی ئەو دوو تەنە دەنووسمەوە / تەنێ نووری رۆژهەڵات و/ تەنی فزوولیەتی رۆژئاوا/.
ئەم وەکو رۆحیانەتی ژنێکی عاشق لە فەزای فراوان و ماوە درێژی نێوان وەزەرینگ و ئەزمڕدا دەفڕێت. پێشتر ئامانجی فڕینی لەوێوە بۆ ئێرە نیشتنەوە بوو لە باوەشی هیسکلیفدا، ئەویش بۆ ئارام بوونەوەو هەروەها بۆ ئەوەی دەستی ئەو بگرێت و پەنجەرەیەک بەسەر بەدبەختیەکانی رۆژهەڵاتدا بکاتەوە. بەڵام ئەمجارەیان ئامانجێکی تر لە پشتی فڕینی ئەمەوەیە. ئەویش ئەوەیە کە ئەم دەیەوێت بە فڕین ئاو ئاماژانە بنووسێتەوە کە نیشانی دەدەن ئەم دوو تەنە بەیەکتر ناگەن. مەبەست لەو دوو تەنە چییە؟ ئایا خۆی و خۆشەویستەکەیەتی، کە لەژێر دەمامکی کاترین و هیسکلیفدا خۆیان حەشارداوە؟ یان مەبەست بەرزاییەکانی وەزەرینگ و بەرزاییەکانی ئەزمڕە کە هەرچۆن لە رووی جوگرافیەوە هەرگیز بەیەکتر ناگەن، لە رووی هیچ تایبەتمەندییەکی تریشەوە بەیەکتر ناگەن، کە یەکەمیان نوێنەرایەتی رۆژئاواو دووەمیان نوێنەرایەتی رۆژهەڵات دەکات؟
ئەگەر مەبەست خۆی و خۆشەویستەکەی بێت، ئەم بە فڕین نیشانی دەدات، کە ئەم دووانە هەرگیز بەیەکتر ناگەن، هەرچۆن کاترین و هیسکلیف سەرباری ئەوەی عەشقی یەکتربوون، بەڵام بەیەکتر نەگەیشتن و سەرئەنجام عەشقەکەیان لەبری ئەوەی بیانکاتە یەک و هەموو دیوارەکانی نێوانیان بڕوخێنێت، خۆیان و کەسانی تری دەوروبەریشیانی روخاند. ئەمیش ئەگەر پێش ئەوەی ئەم خاکی یەخسیرەی بەجێهێشتبێت، عاشق بووبێت و بە مەبەستی گەیشتن بەوێ خۆشەویستەکەی بەجێهێشتبێت، هەرچۆن کاترین لە پێناوی سامان و پێگەدا خۆیی لێ گۆڕاو هیسکلیفی لە ئاستی خۆیدا نەبینی و بەجێیهێشت و هاوسەرگیری لەگەڵ ئیدگار لینتن کرد، یان ئەم بە ئامانجی گەیشتن بە رۆژئاوا ئێرەی زێدی خۆیی بەجێهێشتبێت، کە بایەخی ئێرە بۆ ئەم لەراستیدا لە بایەخی هیسکلیف بۆ کاترین کەمتر نییە، واتە ئێرە بۆ ئەم هاوشێوەی هیسکلیفە بۆ کاترین. ئەم بە فڕین ئاماژەکانی بەیەکترنەگەیشتن دەنووسێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئومێدێک بۆ بەیەکتر گەیشتنیان نەماوە. فڕین لە ئاسمان، یان لە بۆشایدا ئەنجام دەدرێت، واتە لە فەزای نێوان وەزەرینگ و ئەزمڕدا، کە ئەگەری بەیەکترگەیشتن لەو فەزایەدا ئەستەمە. بەڵام شوناسی ئەو دوو تەنە لە دەربڕینی ئەمدا تەواو ئاشکرا دەبێت کە بریتین لە نووری رۆژهەڵات و فزوولیەتی رۆژئاوا. مەبەست لە نووری رۆژهەڵات، نوورو پرتەوی رۆحی رۆژهەڵاتیە. رۆژهەڵات بە جیهانی رۆح و ئیشراقاتی رۆح و خەیاڵ ئەندێشەو سروشت و رۆمانسیەت و هارمۆنیاو گونجاندن و ئازادی سادەی نێو سروشت دەناسرێت، لەکاتێکدا رۆژئاوا جیهانی مادیەت و زانست و پیشەسازی و تەکنۆلۆجیاو عەقڵ و بیرکردنەوەیە. فزوولیەتی رۆژئاوا، فزوولیەتی گەڕانە بە دوای زانستدا، بەداوی دۆزینەوەو ئاشکراکردندا، بەدوای بەرهەمهێنان و بنیادناندا، بە دوای دەسەڵات و هەژموون و باڵادەستبووندا.
لێرەدا رۆژهەڵات / رۆژئاوا وەکو دووانەیەکی بەرامبەر بەیەکتر دەردەکەون هەریەکە بە خاسێت و سیفات و بەرهەم و تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە. بەڵام ئاشکرایە لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا هاوتایی یان یەکسانی نییە. رۆژئاوا وەکو ناوەند، هێز، دەسەڵات، هەژموون، عەقڵ، بیرکردنەوە، شارستانێتی باڵادەستترە بەسەر رۆژهەڵاتی کەنار، بێ هێز، بێ دەسەڵات، هەژموون بەسەردا کراو، خەیاڵ، ئەندێشە، سروشت و سەرەتاییبووندا. ئەم دوو جەمسەرە نایەکسانە بەیەک ناگەن. ئەم بە فڕین ئاماژەکانی ئەم بەیەکتر نەگەیشتنە دەنووسێتەوە. کەواتە هەرچۆن فەزای، یان ماوەی نێوان بەرزاییەکانی وەزەرینگ و بەرزاییەکان ئەزمڕ فەزایەکی فراوان و ماوەیەکی درێژەو ئەم دوو شوێنە بەیەکتر ناگەن، بەهەمان شێوە رۆژهەڵات و رۆژئاواش بەیەکتر ناگەن. کە لە راستیدا بەیەکترگەیشتن لە ئاستی قوڵدا دەلالەتی هاوتایی یان یەکسانی هەڵدەگرێت. رۆژهەڵات و رۆژئاوا کە هیچ بنەمایەکی هاوتایی یان یەکسانی لە نێوانیاندا نیە، ئەگەری بەیەکتر گەیشتنیان زۆر لاوازە.
ئەی چی دەربارەی بەیەکتر گەیشتنی ئەم کە خۆی لە کەسێتی کاتریندا بەرجەستە دەکات و ئەوی خۆشەویستی کە لە کەسێتی هیسکلیفدا بەرجەستە دەکرێت؟ ئایا دەشێت کاترین و هیسکلیف بە رۆژئاواو رۆژهەڵات بچوێنرێن؟ لەو روانگەیەوە کە کاترین سەگ پەلاماری دەدات و بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە سروشکرۆس دەمێنێتەوە، کە بەراورد بە بەرزاییەکانی وەزەرینگ ئەوێ شوێنێکی شارستانی ترە. ئەم خانووە نموونەی ماڵێکی داخراوی دیکۆر کراوی پارێزراوە لە لایەن خزمەتکارو سەگی پاسەوانی و بە ئەتەکێت و داب و نەریتی شارییانە دەڕوات بەڕێوە، لە کاتێکدا بەرزاییەکانی وەزەرینگ سروشت و هارمۆنیای سروشت و سادەیی دەنوێنێت. کاترین دوای ئەو پێنج هەفتەیەی لەوێ دەمێنێتەوە گۆڕانکاری بەسەر رەفتاریدا دێت و خۆی وەکو خانمێکی شاریی دەردەخات و وەکو لادێیەکی رەشۆکی و رەق و پەست و مایەی گاڵتەپێکردن سەیری هیسکلیف دەکات. لەم روانگەیەوە کاترین دەبێتە هەڵگری کەلتوری شارو خۆشەویستەکەی هەڵگری کەلتوری سروشت، یان سەرەتایی و لادێ، کە ئەوەی یەکەمیان رۆژئاوا دەنوێنێت و ئەمی دووەمیان رۆژهەڵات. لەبەر ئەوە سەرباری خۆشەویستی ناتوانن هاوسەرگیری بکەن. ئەم وێنەی کاترینە، واتە رۆژئاوایە و خۆشەویستەکەی وێنەی هیسکلیفە، واتە رۆژهەڵاتەو ئەگەری ئەوە ناکرێت بەیەک بگەن. ئەم ئێستا بە فڕین نیشانەکانی ئەم بەیەکتر نەگەیشتنانە دەنووسێتەوە، کە بریتین لە بەیەکنەگەیشتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، بەیەکنەگەیشتنی ئێرەو ئەوێ، بەیەکنەگەیشتنی کاترین و هیسکلیف و بەیەکنەگەیشتنی خۆی و خۆشەویستەکەی، ئەوکەسەی ئەم دەقە شیعرییەی پێشکەش دەکات.

شاعیر دەڵێت:
من ئەوم / ئەوەتا دەستەکانم لە بەرزاییەکانی ئەزمڕ سەوز بوون / لەوێ من پێشوازی لە هیسکلیف دەکەم/ پەنجەکانم وەک مۆم دادەگیرسێن / تەماشام نیگای خۆڵ رۆشن دەکاتەوە / من تارمایی عاشقێکم / لە نێوان دوو پانتایی / گوزەر دەکەم/ لە سپێدەکانی رۆژهەڵاتەوە هەڵدێم / لەبەر دەرگای خوداکان / دەبمە درەختێک لە تیشک / لە رۆژئاواش / لەناو ژووری خەڵوەت / لە پشت هەنگاوە هەمیشەییەکانی تەنهایی / من بەخۆم دەگەم /.
جارێکی تر ئەم رایدەگەیەنێت کە کاترینی خۆشەویستی هیسکلیفە، لە جیاتی ئەوەی لە بەرزاییەکانی وەزەرینک پێشوازی لە هیسکلیف بکات، لە بەرزاییەکانی ئەزمر پێشوازی لێ دەکات. ئەم پێشتر هیسکلیفی بەجێهێشت و هاوسەرگیری لەگەڵ ئیدگار لینتن کرد. بەڵام خۆشەویستیەکەی بۆ هیسکلیف هەر کۆتایی نەهات، بۆیە ئێستا بەجۆرێک لە پەشیمانیەوە دەگەڕێتەوە بۆ عەشقە کۆنەکەی و بە خۆشیەوە چاوەڕوانی ئەوەیە پێشوازی لە دڵدارەکەی بکات. ئایا ئەوی خۆشەویستی لەدڵدا زیندوو، کە ئەم دەقە شیعریەکەی پێشکەش کردووە دێت، یان بەو پێشوازیە رازی دەبێت و ئامادەیە باوەشی بکاتەوە هەتا ئەم تیایدا ئارام بگرێت؟ ئەم باسی پەرۆشی خۆی بۆ گەیشتنەوە بە خۆشەویستەکەی دەکات و باسی ئەو بارە ناسەقامگیرەش دەکات کە لە نێوان ئەوێ و ئێرەدا تیایدایە و وەکو تارمایی عەشقێک بەردەوام دێت و دەچێت. واتە باسی ئەو دابەشبوونە دەکات کە ئەم لە نێوان ئەوێ و ئێرەدا واتە لە نێوان رۆژئاواو رۆژهەڵاتدا، یان لە نێوان هیسکلیف و ئیدگار لینتندا دابەشبووە.
لە راستیدا دابەشبوونی ئەم یان گوزەرکردنی ئەم کە لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادایە لەسەر بنەمای جیاوازی دووانەی رۆژهەڵات / رۆژئاوا دروستبووە. ئەم لە سپێدەکانی رۆژهەڵاتەوە هەڵدێت، واتە بەپێی ئەو کاتەی دیاری دەکات، واتە سپێدەکانی رۆژهەڵات، ئەم خۆرە، هەرچەند پێشتر وەکو عاشق و وەکو تارمایی عاشقێک خۆی پێشکەش کرد. ئێستا چاوەڕوانی ئەوە لە خۆر یان لە تیشکی هەتاو دەکرێت کە بگاتە رۆژئاواو گۆڕانکاری لە سروشتی جوگرافی، یان کەشوهەوادا رووبدات، بەڵام تیشکی ئەم خۆرە ناگاتە رۆژئاوا، بەڵکو لەبەردەم دەرگای خواکاندا دەبێتە درەختێک لە تیشک. ئەو خودایانەی ئەم باسیان دەکات خوداکانی رۆژهەڵاتن، چونکە ئەم لە دووانەی رۆژهەڵات / رۆژئاوادا، هێشتا لە جەمسەری رۆژهەڵاتە. ئەم لەبەر دەرگای خوداکان دەبێتە درەختێک لە تیشک. لە راستیدا ئەوە رۆژهەڵاتە وەکو سروشت هێشتا وەکو جیهانی میسۆلۆجیاو رۆح سەیر دەکرێت و و دنیای ئایینە جۆراوجۆرە ئاسمانی و ئەرزیەکانەو بەو پێیەش جیهانی فرە خوداییە. هەروەک دەشیت خوداکان وەکو دالێک هەڵگری دەلاتی ئیمپراتۆرو دیکتاتۆرو تاکە دەسەڵاتدارە بە ژمارە زۆرەکان و ئایین و ئایدیۆلۆجیا داخراوەکانی رۆژهەڵات و تەنانەت نەریت و کەلتوری داخراوی رۆژهەڵات بن، کە هەریەکە لە سنووری قەڵەمرەوی خۆیدا دەسەڵاتی رەهای خوایانەی هەیەو هەر ئەم خودا جۆراو جۆرانەن دەرگاو پەنجەرەیان لەسەر حەسرەتەکانی رۆژهەڵات داخستووەو، ئەم لەوێوە لە رۆژئاواوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێرە بۆ ئەوەی پەنجەرەیەک لەسەر ئەو هەموو حەسرەتانە بکاتەوە. ئەم لێرە لەبەردەم دەرگای خوداکاندا دەبێتە درەختێک لە تیشک. ئایا بەرهەمی درەختی تیشک چی دەبێت؟ ئایا دەشێت ئەو عەقڵ و بیرکردنەوە تاریکانە روون بکاتەوە کە بەرهەمی خوداکانی رۆژهەڵاتن؟ یان دەشێت ببێتە مەشخەڵی رووناکیەکی گەورەو داڵانە تاریک و نوتەک و بێ کۆتاو ونکەرەکانی رۆژهەڵات رۆشن بکاتەوە؟ یان ئایا ئەم وەکو درەختی تیشک لەبەر دەرگای خوداکانی رۆژهەڵاتدا چ ئەرکێکی تر جێبەجێ دەکات، یان دەتوانێت چ ئەرکێک بگرێتە ئەستۆ؟ هەروەک دەشێت سپێدەکانی رۆژهەڵات دەلالەتی سەرەتاییبوون و مانەوەی رۆژهەڵات وەکو سروشت هەڵبگرێت. ئەم وەکو کەسێکی رۆژهەڵاتی لەم سەرەتایەوە دەستپێدەکات.
ئەم لە کاتێکدا لە رۆژهەڵات دەبێتە درەختی تیشک، لە رۆژئاوا لە خەڵوەت و لە تەنهایدا خۆی دەبینێتەوە. بێگومان لە کاتێکدا جیهانی رۆژهەڵات زەمینەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزو تێکەڵاوبوون و پشبەستنی تاکەکانی کۆمەڵگایە بەیەکتری، رۆژئاوا زەمینەی بوونی تاکەکەسە، واتە هەر یەکە لە جیهانە تایبەتەکەی خۆیدایەو خاوەنی خۆیەتی و بۆ خۆی دەژی، کە ئەوەش بۆ خۆی جۆرێکە لە تەنهایی و خەڵوەت. بێگومان ئەمەش شتێک نییە کە لە دەستی تاکەکەس خۆیدا بێت، بەڵکو ئەمە بەرهەمی دوو کەلتوری جیاوازو دوو پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی جیاوازو دوو زەمینەی جیاوازی ژیانە. هەر ئەو جیاوازییانەشە کە دووانەی رۆژهەڵات / رۆژئاوای دروستکردووە.

لە دەقەکەدا هاتووە:
من ئەوم / گزنگێکی رێحانی لەسەر پەرچەمی با / لە هەڵکشانمدا لە نێوان وەزەرینگ و ئەزمڕ/ من دەبمە شینەشاهۆ/ دەدەمە شەقەی باڵ / ئەی هیسکلیف / تۆ بیابانێکی پڕ لە گەردەلولی حەسرەت / چاوەڕوانی فڕینم بکە / لەبەرزاییەکانی ئەوێ / من دێم و لە پەنجەرەی کۆشکێکی قرمزیەوە / دەستەکانم درێژ دەکەم/ چەشنی ئەسحابە / لەسەر روخسارت بەدوای جارانی خۆمدا دەگەڕێم / لەسەر روخسارم بەدوای خۆتدا دەگەڕێی/ من لە باخچە بەئاگاکانی ئێرەوە / دێمە ناو ژووری سووتانی تۆ/ لە کەنارەکانت رادەکشێم / جەستەت پڕە لە بۆنی مناڵی من / جەستەم پڕە لە ئازاری رۆژهەڵات/.
ئەم بەردەوام دووبارەی دەکاتەوە، کە ئەم کاترینە، واتە ئەو ژنەی کە عەشقی هیسکلیفە. لە نێوان وەزەرینگ و ئەزمڕدا دێت و دەچێت. ئەم هاتوو چۆ و ئارام نەگرتنە لەبەر ئەوەیە کە پشتی لە خۆشەویستەکەی کردو هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر کرد، بەڵام ئەم هەر خەیاڵی لای خۆشەویستەکەیەتی و بەخەیاڵ دەگەڕێتەوە باوەشی ئارامی ئەو. بەڵام وەکو پێشتریش ئاماژەمان بۆ کرد، ناوی کاترین و هیسکلیف دەمامکن و لە پشتی ئەو دەمامکەوە مەیل و ئارەزووی کەسێکی رۆژهەڵاتی کە قەدەر یان خواست و ویست بە دوای ئاشکراکردندا گەیاندوویەتیە ئەوێ، واتە گەیاندویەتیە بەرزاییەکانی وەزەرینگ، یان – رۆژئاوا – لەوێوە دەیەوێت لە شەقەی باڵ بدات و لەسەر بەرزاییەکانی ئەزمڕ، واتە لێرە لە رۆژهەڵات بنیشێتەوە و ئارام بگرێت. لێرەدا باوەشی ئەزمر بۆ ئەم هەمان شێوەی باوەشی هیسکلیفە بۆ کاترین. کاترین دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ باوەشی هیسکلیف بۆ ئەوەی ئارام بگرێت، ئەمیش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئامێزی بەرزاییەکانی ئەزمر، واتە یەکەم عەشق کە رۆژهەڵاتیش دەنوێنێت بەو ئومێدەی ئارام بگرێت و لە هەنگاوە هەمیشەییەکانی تەنهایی و خەڵوەتی رۆژئاو رزگاری بێت.
ئەم پەیامیک بۆ هیسکلیف دەنێرێت و تیایدا دەڵێت کە دەبێتە شینە شاهۆ. لە راستیدا شێنەشاهۆ بە ماسی گرەش ناودەبرێت. شاهۆ لە زمانی کوردیدا بەدەر لەوەی کە ناوی باڵندەو چیایەکیشە وەکو هێمای لێهاتوویی و گورج و گۆڵی و هەڵمەت باس دەکرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش واتە بنەمای هێز زیاتر هێمای نێرینەیە. بەڵام لێرەدا ئەم کە شوێنی کاترینی گرتووە، دەبێتە شینەشاهۆ. هیسکلیف وەکو بیابانێک وەسف دەکات کە گەردەلولی حەسرەت داگیری کردووە. ئاشکرایە بیابان هێمای وشکی و بێبەرهەمی بی ژیانیە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژیانی هیسکلیف بە بێ کاترین وەکو بیابان وایە. هەروەک ئەگەر لەو روانگەیەوە سەیری هیسکلیف بکرێت، کە کاترین پێیوابوو رەش و رەق و گاڵتەجاڕو پەستە، کە ئەمانەشی بە خاسێتی ناشارستانی بۆ ئەو دادەناو لەم رووەشەوە ئاماژەیەک بۆ رۆژهەڵاتیبوون هەیە. دوای ئەم وەسفکردنەی هیسکلیف، ئەم پێی دەڵێت کە چاوەڕوانی بکات ئەم لەوێوە، واتە لە رۆژئاواوە دەفڕێت و بەرەو لای ئەو دێت. ئەم لە پەنجەرەی کۆشکێکی قرمزیەوە دەستەکانی درێژ دەکات بۆ ئەو، بۆ بیابانێکی پر لە حەسرەت. بێگومان کۆشکی قرمزی دەلالەتی ئاوەدانی و شارستانێتی هەڵدەگرێت، واتە رۆژئاوا، بیابانی پڕ لە حەسرەتیش دەلالەتی وشکی و مەرگدۆستی هەڵدەگرێت. ئاشکرایە ئەگەری ئەوە نییە لە بیاباندا هیچ جۆرێکی عیمران یان ئاوەدانکردنەوە بکرێت، کە ئەمەش لەگەڵ عەشقدا ناگونجێت چونکە بۆچوونی لەوجۆرە هەیە کە عەشق سەرچاوەی بوون و ژیان و پێشکەوتن و بەرهەمهێنانی شارستانێتیە.
ئەم لەوێوە لە رۆژئاواوە دێتەوەو لەسەر روخساری ئەو واتە دڵدارەکەی، یان هیسکلیف، یان رۆژهەڵات بەدوای رابردووی خۆیدا دەگەڕێت. واتە ئەم پێیوایە مێژووی ئەم، رابردووی ئەم، یادەوەرییەکانی ئەم، کە هەموو ئەمانە پێکەوە بوونی ئەم لە رابردوودا نیشان دەدەن، واتە لەو زەمینەی تیایدا لە دایکبووە، کەواتە بوونی رابردووی ئەم لێرەیە، لە رۆژهەڵات. ئەمەش مانای ئەوەیە ئەم رەگوڕیشەی لێرەیەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئامێزی بەرزاییەکانی ئەزمڕ هەتا لەوێ هەست بە بوونی خۆی بکات و ئارام بگرێت، هەمان شێوەی کاترین چۆن عاشقی هیسکلیف بووەو لەناو بوونی ئەودا تواوەتەوەو ئێستا دوای هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ ئیدگار لینتن و هەستکردنی بە نیگەرانی و نەتوانینی لەبیرکردنی هیسکلیف، هەوڵدەدات بگەڕیتەوە ئامێزی هیسکلیف و ئارام بگرێت. واتە لێرەدا ئەم لێکچوونە تەریبە دەبینرێت کە رووبەرێکی فراون لە پانتایی دەقەکە داگیردەکات و لە هەردوو هاوکێشەکەشدا گەڕانەوە بۆ رابردووە بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئارامی، چی گەڕانەوەی کاترین بێت بۆ باوەشی هیسکلیف، یان گەڕانەوەی ئەمی رۆژهەڵاتی بۆ باوەشی بەزاییەکانی ئەزمڕ کە زێدی ئەمەو قۆناغێکی ژیانی رابردووی لێرە بەسەربردووە.
ئەم لەسەر روخساری هیسکلیف بەدوای روخساری خۆیدا دەگەڕێت. هەروەک هیسکلیفیش لەسەر روخساری ئەم بە دوای خۆیدا دەگەڕێت. واتە هەریەکە هەوڵدەدات روخساری خۆی لەوی تردا ببینێت، یان بدۆزێتەوە. ئەمەش مانای ئەوەیە هەریەکە رەنگدانەوەی ئەوی ترە، یان ئەمان هەردووکیان هەمان رووخسارن. گەڕانی هەریەکەیان بەدوای خۆیدا لەسەر روخساری ئەویتریان دەشێت وەکو بەڵگە سەیربکرێت بۆ سەلماندنی عیشقەکەیان و کۆتایی نەهاتنی. هەروەک دەشێت مەبەست لە دوو رووخسار، رۆژهەڵات و رۆژئاوا بێت. بەڵام ئێستا ئەوە دەبینرێت کە هیسکلیف بەتەواوەتی پێگەی بەرزاییەکانی ئەزمری پێدەدرێت و ئەمیش وەکو زێدی خۆی یان بوون و رابردووی خۆی سەیری دەکات.
بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات ئایا پەیوەندی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەو جۆرە هاوسەنگەیە کە هەریەکە لەوی تریاندا بەدوای شوناسی خۆیدا بگەڕیت؟ بەڵێ ئەمەش جۆرێک لە راستی تێدایە چونکە شوناس لەسەر بنەمای بەراوردو جیاوازی بەدەست دێت. هەر لەم روانگەیەوە لە دووانەی رۆژهەڵات / رۆژئاوا-دا هەرکام لەو دوو جەمسەرە جیاوازە بسڕینەوە، شتێک نامێنێت بەناوی دووانەو ئەو تاکە جەمسەرەی دەمێنێتەوە ئەو ماناو دەلالەتەی نامێنیت کە لەبەرامبەر ئەویتردا هەیەتی، کەواتە لە دووانەی بەرامبەردا ئەوەی گرنگە یەکسانی و هاوسەنگی نییە، بەڵکو جیاوازی و لەبەرامبەر یەکتردا وەستانە.
جارێکی تر ئەم لە باخچە بەئاگاکانی ئەوێوە، واتە لە رۆژئاواوە دەگەڕێتەوە بۆ لای ئەو بۆ لای خۆشەویستی یەکەمی، یان بۆ رۆژهەڵات، کە لێرەدا زیاتر رۆژهەڵات وەکو چەمک دەبینرێت کاتێ دەڵێت ” دێمە ناو ژوورە سووتاوەکانی تۆ، لە کەنارەکانت رادەکشێم”. تۆ لێرەدا بریتیە لە رۆژهەڵات، وشەی راکشان لە شوێندا دەبێت، واتە لە دەرەوەی شوێن راکشان نیە، هەروەک چۆن لە دەرەوەی شوێن هیچ رووداوێک بوونی نییە . ژوورە سووتاوەکانی رۆژهەڵاتیش هەموو کەموکورتی و وێرانیەکانی رۆژهەڵات دەنوێنن بە سەرچاوە مرۆیی و نامرۆییەکانیشیەوە. ئەم کە لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزاییەکانی ئەزمڕ، باسی ئەوە دەکات ئەم کە لێرەوە گەیشتووەتە ئەوێ، هێشتا یادەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی و ئازارەکانی ئەو سەردەمە لە بوونیدا دەژین، چونکە ئەم لێرە لە رۆژهەڵات لە دایکبووەو نەوەی ئەم زێدەیە. واتە ئەم دەیەوێت بڵێت سڕینەوەی یادەوەرییەکانی رابردوو ئاسان نییە. هەروەها ئەوە دەگەیەنێت کاتێک ئەمی رۆژهەڵاتی دەچێتە رۆژئاوا، رابردووی خۆی لەگەڵ خۆیدا دەباتە ئەوێ و دەشێ تەنیا لە رووی شوێنەوە جیاوازی هەبێت، ئەگینا ئەم بەو پاشخانە مێژوویی و کەلتورییەی رۆژهەڵاتەوە دەچێتە رۆژئاواو لەوێش لەسەر هەمان شێوەو بەهەمان روانین و نەریت و کەلتوری ئێرەوە دەژی. واتە ئەوە دیاردەیەکی لەبەرچاوە کە زۆرینەی مرۆڤی رۆژهەڵاتی، کە دەشگوازنەوە بۆ رۆژئاوا، لەسەر زەمینەی رۆژئاوا، رۆژهەڵاتێکی بچووک بۆ خۆیان دروست دەکەن. هەر لە ئەنجامی ئەوەشدایە، زۆربەی کات دەبینرێت، ئەو رۆژهەڵاتیانەی دوای بەسەربردنی تەمەنێکی دوورودرێژیش لە رۆژئاوا هەر وەکو خۆیان ماونەتەوەو گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە. ئەوەتا ئەمیش کە لە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە دێتەوە بۆ بەرزاییەکانی ئەزمڕ، باسی ئەوە دەکات کە هێشتا جەستەی پڕە لە بۆنی منداڵی، واتە بۆن و بەرامەی ئەو سەردەمەی کە لێرە بووە. هەروەها جەستەی هێشتا پڕە لە ئازارەکانی رۆژهەڵات. واتە رۆژهەڵات بەشێکە لە بوونی ئەم و نەیتوانیووە لێی جیابێتەوە.
ئەوە منم / رۆحیانەتی ژنێکی عاشق / لە نێوان داکشانی بەرزاییەکانی رۆژهەڵات و/ هەڵکشانی نشێوییەکانی رۆژئاوا / من گڕێکی نوورانیم / بەرزاییەکانی ئەزمر پڕن لە رەشەبا / لە هاواری هیسکلیف/ وەزەرینگ- یش پڕە لە زەنگۆڵی عەشق / ئیدگار لینتن لە ناوەوەڕا دەگریا / منیش گزنگێکی رێحانیم لەسەر پەرچەمی با / لە ئاسمانی بەرزاییەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا / حزورێکی هەمیشەیی نادیارم / پڕم لە هێما / هێمای ئیشراق لەسەر خاکێکی نائارام/.
لەپاڵ دووانەی رۆژهەڵات/ رۆژئاوا-دا ئەم زانیاری تر لەبارەی هەردوو جەمسەرەکەوە پێشکەش دەکات، کە لە ئاستی بینراودا ئەو زانیارییانە وەکو نەگونجاو دەبینرێن. لە راستیدا ئەوەش لە رێگای دووانەیەکەوە نیشان دەدات کە ئەویش دووانەی بەرزایی / نشێو-ە کە لەم ئاستەدا دووانەیەکی ئاساییە. بەڵام بەرزایی وەکو ئاوەڵناوێک دەخرێتە پێش رۆژهەڵات و نشێو دەخرێتە پێش رۆژئاوا. بێگومان کاتێک لە ئاستی بینراوی دەقەکەدا سەیری بەرزاییەکانی رۆژهەڵات/ نشێوییەکانی رۆژئاوا بکەین دەشێ وەهای لێکبدەینەوە کە بە ماناو تێڕوانینی جوگرافی ئەوە بەکارهێنرابێت. بەڵام لە ئاستی نەبینراو یان لە ئاستی قوڵی دەقەکەدا ئەم دەربڕینە زمانیە دەلالەتی شارستانی، زانست، پێشکەوتن تەکنۆلۆجیا، عەقڵ، بیر، کەلتور هەڵدەگرێت. بەڵام ئایا ئەوە چێ دەگەیەنێت کە بەرزاییەکانی رۆژهەڵات دادەکشێن و نشێوەکانی رۆژئاوا هەڵدەکشێن؟
دەشێت لە چوارچێوەی دەقەکەو بەستنەوەی بەو واقیعەی دەقەکە پەیوەندی پێیوە هەیە، وەها لێکبدرێتەوە کە پێشتر رۆژهەڵات زەمینەی شارستانێتی بووە، بەرزاییەکانی رۆژهەڵات مەبەست لە شارستانێتی رۆژهەڵات بوو بێت کە نموونەی ئەو شارستانێتیانەش شارستانێتی دێرینی چینی و هیندی و ئێرانی و میسۆپۆتامیاو میسری کۆنە. ئێستا ئەو شارستانێتیانەی رۆژهەڵات هەرەسیان هێناوە. واتە رۆژهەڵات ئەو پێگە بەرزەی هەیبوو لە دەستیداوە. لە سەردەمی کۆندا شارستانێتی دیاری رۆژئاوا شارستانێتی گریک و رۆمان بووە. بەڵام ئەم واینیشان دەدات کە بەراورد بە رۆژهەڵات، رۆژئاوا لە ئاستێکی نزمتردا بووە. بەڵام لە ئێستادا بەو ئەندازەی رۆژهەڵات لە پاشەکشەدا بووەو تاکو ئێستاش لە پاشەکشەدایە، رۆژئاوا لە هەڵچووندا بووەو تاکو ئێستاش لە هەڵچووندایە.

ئەم لە نێوان داکشانی رۆژهەڵات و هەڵکشانی رۆژئاوادا، خۆی وەکو گڕێک دەناسێنێت، بەڵام گڕێکی نوورانی. ئاشکرایە کە نوورانی دەلالەتێکی ئایینی یان ئیشراقی هەیە. هەروەک رۆژهەڵات کە زەمینەی رۆح و رۆمانسیەتە وەکو دنیای پرتەو و ئیشراق ناودەبرێت و زەمینەیەکە بۆ دۆزینەوەو ئاشکراکردن لە رێگای رۆحەوە. ئەم کە خۆی وەکو نوور پێشکەش دەکات، لە راستیدا لە رووی رەگوڕیشەوە بەشێکە لەو نووری رۆژهەڵاتیەی کە سەرچاوەی زوهدو تەسەوفیشە. لە کاتێکدا ئەم خۆی وەکو نووری ئیشراقی رۆژهەڵات دەناسێنێت، ئەزمر کە هاوتای رۆژهەڵاتە کانگای رەشەبایە. واتە زەمینەی توڕەیی و ئاڵۆزی و پشێویی و هەڵچوون و ناسەقامگیریە، واتە زەمینەی هەست و سۆزو عاتیفەیە.. ئێستا بەرزاییەکانی ئەزمڕ وەکو کانگای رەشەبا لەبەرامبەر وەزەرینگ دادەنرێت کە لە هاواری هیسکلیفدا وەکو عاشقێکی دڵشکاو پڕدەبێت لە زەنگۆڵی عەشق. بەڵام لە راستیدا ئەگەر بەرزاییەکانی ئەزمڕ نموونەی رۆژهەڵات بێت و بەرزاییەکانی وەزەرینگ نموونەی رۆژئاوا بێت، ئەوا هەمیشە یەکەمیان وەکو زەمینەی رۆح و هەست و سۆزو رۆمانسیەت دەبێ ببێتە زەمینەی عەشق. بەڵام ئەم هەر لەسەرەتاوەو بە پشتبەستن بە هەڵوێستی کاترین بەرامبەر بە هیسکلیف و هاوسەرگیری کردنی لەگەڵ ئیدگار لینتن، فەزایەکی ناشارستانی بەدەوری هیسکلیفدا دروست دەکات. هەروەک ئەم هیسکلیف دەخاتە شوێنی دڵدارەکەی و خاسێتی رۆژهەڵاتی پێدەدات و دەیهێنێتە سەر بەرزاییەکانی ئەزمڕو لەوێوە دەگەڕێتەوە هەتا لە باوەشی ئەمدا ئارام بگرێت. کەواتە ئەوەندەی عیشق و زەنگۆڵی عیشق لێرەدا پەیوەستن بە هیسکلیفەوە لەو روانگەیەوە کە خاسێتی رۆژهەڵاتی پێدەدرێت، ئەوەندە پەیوەندی نییە بە بەرزاییەکانی وەزەرینگەوە. ئیدگار هەرچەندە لای خۆیەوە کاترینی خۆش دەوێت، بەڵام پێدەچێت هەست بەوە بکات هێشتا کاترین لە خەیاڵی هیسکلیفدایە.
لە راستیدا ئێستا هەمووان( کاترین، هیسکلیف، ئیدگار لینتن و ئێزابێلای خوشکی لینتن کە هاوسەرگیری لەگەڵ هیسکلیف دەکات ) هەریەکە بەجۆریک پارچە پارچەبوون. هۆکاری سەرەکی ئەم پارچە پارچەبوونەی هەمووان عەشقی نێوان کاترین و هیسکلیفە، ئەویش لە ئەنجامی هاوسەگیریکردنی کاترین لەگەڵ ئیدگار لینتن. کەواتە بەو ئەندازەی کە عیشق و هێزی عیشق دەبێتە پاڵنەری داهێنان و بنیادنان، بەڵام ئەگەر بە نادروست و هەڵەشەیی و لوتبەرزانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ترسناکترین هێزی وێرانکەرە. راستە ئەم کە ئەمی شاعیرەو خۆی دەچوێنێت بە کاترین لەو رووەوە کە کاترین کەسێکی خۆش دەوێت و هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تردا دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی پەرتبوون و پارچە پارچەبوونی لە نێوان هێزی عەشق و هێزی خواستدا، کە دەشێت ئەمەی دووەمیان پاڵنەرەکەی لەبری هەست و سۆزو دڵ، عەقڵ و بیرکردنەوەو مێشک بێت. دەشیت ئەمی شاعیر بە تەنیا بە ئەندازەی هەموو ئەم کەسێتانەی لە بەرزاییەکانی وەزەرینگ پارچە پارچە بوون، ئەم پارچە پارجە بووبێت لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا. ئەم لە ژێر کاریگەری کەلتوری رۆژهەڵات و رەگوڕیشەی رۆژهەڵاتیدا کە زێدی ئەمەو لێرە لە دایکبووەو رۆژهەڵات بەشێکە لە بوونی ئەنتۆلۆجیانەی ئەم و ناتوانێت لە بوونی خۆیدا بیسڕێتەوە. حەسرەتەکانی رۆژهەڵات بە گشتی و تاڵی کوردبوون بە تایبەتی وەکو پێکهاتەیەکی ئیتنیکی لە پەراوێزی رۆژهەڵاتداو حەسرەت و ئازارو تفت و تاڵی و بەدبەختی ئافرەتبوون لە رۆژهەڵاتدا و لە کۆمەڵگای داخراو و پەراوێزیی کوردیداو بەتایبەتیش پاسیڤکردنی تەواوەتی ئافرەتیش لێرە هەمووی هۆکارن بۆ داخورانی رۆح و هەستی ئەم. گواستنەوەش لەم پاشخانەوە بۆ زەمینەی رۆژئاوا کە ئەم لە ئاستی یەکەمدا لەوێ دووچاری نامۆبوون و هەستکردن بە نائامادبوون و بێ شوناسی دەکات دووچاری ترسناکترین داخورانی رۆحی و هەستی و مەعنەوی دەکای.
ئێستا لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا، ئەم لەم ئازارو ژانی رۆح پڕوکێنەی پارچە پارچە بوونی نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا دەژی و وەکو ئەوە وایە لە نێوان هەردوو لادا بەسەر پشتی باوە بێت و لەهەر چرکەساتێکدا ئەگەری بەربوونەوەو وێرانبوونی تەواوەتی هەیە. ئەم بەردەوام لەم بارەدا دەژی، بارێکی هەڵواسراو و شلۆق کە نە دەتوانێت بە تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ رەگوڕیشەی خۆی، بۆ زێدو بۆ شوێنی یەکەم بوون و خۆناسین، نە دەتوانێت ئەم رابردووە، ئەم رەگوڕیشەیە لە بوونی خۆیدا هەڵبکەنێت و لەوێ لە رۆژیاو ئارام بگرێت. ئەم ئێستا لە هەمان باری کاتریندایە. نە لە باوەشی ئیدگار لینتیدا ئارام دەگرێت و رۆحی بحەوێتەوە، نە دەگاتەوە باوەشی هیسکلیف و لە ئامێزی گەرمی یەکەم عەشقدا بەهێوری پشووبدات و هەست بە عیشق و بە ئاسودەیی ئامێزی دڵدارەکەی بکات. ئەمەش واتە ئەم بارە شلۆقە بۆ ئەوی ژنی رۆژهەڵاتی وەکو راوەستانە لەسەر دەمی ئەو خەنجەرە رۆژهەڵاتیەی کە هێزی نەریت و ئایین و پیاوسالاری لا لا مووی پێدەکەن و نەک رۆحی تەنیا ئەمی شاعیر وەکو ژنێک بەڵکو رۆحی هەموو ژن و رۆحی ئازادی و رۆحی هەموو بوونی پێ سەردەبڕن. ئەم بەردەوام لەم بارە ناسەقامگیرو پر دڵەراوکێیەدایە. لەو بارەشدا باسی ئەوە دەکات کە ئەم پڕە لە هێما، هێمای ئیشراق لەسەر خاکێکی نائارام. بێگومان لە سەر بنەمای ئامادەبوونی ئەم لە دەقەکەدا کە چۆن هەست بە ونبوون و پارچەپارچەبوون دەکات لە نێوان ئێرەو ئەوێداو بەرجەستەکردنی دوو جیهان لە جوگرافیای دەقەکەدا کە رۆژهەڵات و رۆژئاوایە و وێناکردنی خۆی لە هاتن و چوونی نێوان ئەم دوو جیهانەداو نەتوانینی ئارام گرتن لە هیچ کامیاندا و نەتوانینی دەستبەرداربوونی هیچ کامیان، ئەم وەکو هێمای ئیشراق لەم باری ناجێگیریەدا پێشکەش دەکات کە وەکو بوویەکی هەڵواسراو وایە لە بۆشاییدا.

لە دەقەکەدا هاتووە:
من ئەوم / لە بەرزاییەکانی ئەزمڕ دێمەوە / گزنگێکی رێحانیم / لە خەڵوەتگای وەزەرینگ من زیکر دەکەم/ تەنێکی تەنکم / نیوەم هی ئێرەیەو / نیوەکەی دیکەم هی ئەوێ / من نە لەوێ پڕم / نە لێرە کامڵ / لەسەر رووبەری ئەو تێکەڵنەبوونە / سەرگوزشتەیەک دەمنووسێتەوە / عاشقێکم لە بەرزاییەکانی ئەزمڕ و وەزەرینگدا / بە دوای ئاوێتەبوونی دوو رۆحدا وێڵم /حزوری هەمیشەیی پیاوێکی نادیار / من بە دوای رۆحیانەتی تۆدا دەدەمە شەقەی باڵ./
لەم کۆپلەیەدا کە کۆتایی دەقەکەیە سنوورەکانی دووانەی رۆژهەڵات / رۆژئاوا بە تەواوی لەسەر نەخشەی جوگرافیای دەقەکە دەکێشرێت و ئەمیش لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا دێت و دەچێت، یان یەکلایی نابێتەوە بەوەی لە جەمسەرێکیاندا ئارام بگرێت و شوناسی یەکێکیان وەربگرێت. هەربۆیە لێرەدا کەسێک دەبینرێت بە دوو شوناسەوە، شوناسی رۆژهەڵاتی کە بۆ ئەو شوناسی بوونە، شوناسی رۆژئاوایی کە شوناسی وەرگیراو یان بەدەستهێنراوە. کە ئەم ناتوانێت دەستبەرداری هیچیان بێت. لە ئەنجامی ئەوەدا ئەم دابەش دەبێت یان پارچە پارچە دەبێت، کە دەشێت بە دابەشبوونی بوونێک یان کەینوونەیەک ناوببریت یان بە دابەشبوونی شوناس دابنرێت چونکە شوناس خاسێتی ئامادەبوون و بوونی ئەو بووەیە یان ئەو کەینوننەیە. ئاشکرایە هیچ ئازارێک بە ئەندازەی ئازاری دەبەشبوونی بوون یان شوناس ئازاربەخش نیە. ئێستا ئەمی شاعیر یان ئەو کەسێتیەی لەژێر ماسکی کاتریندا خۆی نیشان دەدات لەم پێگەیەو لەم باری دابەشبوونەدا دەژی. هەربۆیە لە هیچ لایەک ئارام ناگرێت و بەردەوام لە نێوان ئێرەو ئەویدا دێت و دەچێت، کە دەشێت ئەم هاتن و چوونە وەها لێکبدرێتەوە کە جەستە لەوێ بێت بەڵام بە خەیاڵ و هەست و یادەوەری لێرە بێت.
ئەم وەکو تەنێکی تەنک باسی خۆی دەکات کە کەرتبووە بۆ دوو نیوە، نیوەی لە رۆژهەڵاتەو نیوەکەی تری لە رۆژئاوایە. بێگومان هەروەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات لە هیچ لایەکیان بوویەکی تەواو نیە. لە راستیدا تەنیا بوویەکی تەواو یان کەسێکی تەواو هەست بە بوونی تەواوەتی دەکات، نەک بوویەکی دابەشبوو، ئەگەرچی ئەمەش دەربڕینێکی گریمانەییە چونکە تەواویی هەموو بوونێک بە مرۆڤیشەوە رێژەییەو مرۆڤی تەواو، یان بوونی تەواو جۆرێکە لە وەهم. بەڵام ئەم ئەوە نییە بە سروشتی تەواو نەبێت، وەکو هەموو مرۆڤەکانی تر، بەڵکو ئەم بەو شێوەیەی هەیە جارێکی تر کەرت بووە، بەڵام کەرتبوونێکی رووکەش نا، بەڵکو کەرتبوونی جەوهەری، کەرتبوونی رۆح، کەرتبوونی هەست، کەرتبوونی تێڕامان و بیرکردنەوە، کەرتبوونی هەموو بوون بەهەموو رەهەندەکانیەوە، کە ئەوەش وەکو گوتمان ئازاربەخشترین بارە کە مرۆڤی تێ بکەوێت.
ئەم هەر ئەوە نییە بە بێ ئاگایی لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا بێت و بچێت و تەنانەت ئاسودەش بێت، کاتێک کە دەتوانێت لە گەشتی نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا تا ئەندازەیەک بە ئازادی بجوڵێت. نەخێر ئەم کەسێتیە بەو ئەندازەی لە ئاستێکی بەرزی هەستکردندایە بە کاریگەری کەلتوری و عەقڵی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی هەریەکە لە رۆژهاڵات و رۆژئاوا لەسەری، بەو ئەندازەیەش هوشیارو بەئاگایە لەوەی چۆن بوون و پێگەو ئامادەبوونی خۆی لە هەریەکەیاندا ببینێت و لەوەش تێدەگات کە دابەشبوون لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا چۆن لە لایەک رەگوڕیشەی لە رۆژهەڵاتیی لەق و لاوازکردووە بە جۆرێک ناتوانێت بوونی ئەوێ، واتە رۆژئاوا لەخۆیدا بسڕێتەوەو لێرە رەگوڕیشەی خۆی دابکوتێتەوە. هەروەک سەرباری ئەوەی کە توانیوێتی تا ئەندازەیەکی باش شوێن پێی خۆی لەوێ، واتە لە رۆژئاوا بکاتەوە، بەڵام کاریگەرییەکانی رەگوڕیشەی ئێرە، واتە رۆژهەڵات رێگای نادات بەتەواوی لەوێ لە رۆژئاوا رەگ داکوتێت و ئێرە، واتە رۆژهەڵات بەهەموو پاشخانەکەیەوە، واتە رابردوو، رەگوریشە، ئەسڵ، کەلتور، مێژوو، هەست، بیرکردنەوە، یادەوەری لەخۆیدا بسڕێتەوەو بەتەواوی لەوێ جێگای خۆی بگرێت. واتە دەستبەرداری جووت شوناسی ببێت کە شوناسی رۆژهەڵاتی و شوناسی رۆژئاواییە.
لێرەدا بە ئاشکرا دیارە کەسی شاعیر دووچاری هەمان ئەو دابەشبوونە، یان ئەو جووت شوناسیە بووە کە بووەتە بنەمای رەخنەگرتنی زۆرێک لەو رەخنەگرانەی رۆژئاوا کە رەخنە لە ئیدوارد سەعیدی خاوەنی تیۆریی رۆژهەڵاتناسی و تیۆرییە ناوازەکەی دەگرن لەسەر بنەمای جووت شوناسی ئەم بیرمەندە رۆژهەڵاتیەی کە بە بۆچوونی رەخنەگرەکانی خاوەنی شوناسی رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییە. بێگومان دەستبەرداربوونی شوناسی رۆژهەڵاتی، کوردبوون، ژنبوون بە گوێرەی ئەم کەسێتە کە کەسێتی شاعیرە، دەستبەردابوونی ئەو دەگەیەنێت لە بەشێک لە بنەما سەرەکیەکانی بوونی خۆی وەکو بوویەکی ئامادەو خاوەن شوناس. ئاشکرایە لە روانگەی عەقڵ رۆژئاواو یۆرۆسێنتەر و عەقڵی ئەوی خۆبەباڵابینی رۆژئاواوە، رۆژهەلات وەکو ئەوی سەرەتایی و ناشارستانی و تووندوتیژو دواکەوتوو.. سەیردەکرێت. ژنبوون بە مانای ئەویترو رەگەزی دووەم و نزم و تەنیا جەستەو هۆکاری چێژی رەگەزی یەکەم سەیر دەکرێت. کوردبوون کە نەک رۆژئاوا، بەڵکو تەنانەت عەقڵ و سیاسەت و شارستانێتی رۆژهەڵاتیش دان بە بوونیدا نانێت، ئەوا لە روانگەی رۆژئاواوە مەگەر تەنیا وەکو قوربانی و لە روانگەی بەزەییەوە ببینرێت، کە ئەوەش لە رووی ئامادەبوون و شوناسەوە هیچ بەهایەکی نیە… هەموو ئەم خاسێتانەی کە رۆژئاوا دەیداتە پاڵ رۆژهەڵات، کە لە راستیشدا رۆژهەڵات ئەم خاسێتانەی هەن، هەموویان لە کەسێتی شاعیردا، یان لە رووبەری هەست و نەستیدا ئامادەبوونیان هەیە. واتە ئەو رۆژهەڵاتەی لە وەسفی رۆژئاوادا هەیە، بریتیە لە پاشخانی ئەم کەسێتەو ناتوانێت لەخۆیدا بیسڕێتەوە. ئەمی کەسێتی ئامادەی ئەم دەقە شیعریە کە خۆی بە کاترین ناودەبات، لە روانگەی رۆژئاواوە لەم بارە شلۆق و نائامادەییەدایەو خۆیشی هەست بە تێروانینی رۆژئاوا بۆ خۆی دەکات، کە بارێکی ئازاربەخش و خنکێنەرە، ئەمەش گەوهەری نائارامی رۆحی ئەم کەسیتەیە کە لە نێوان دوو کەلتوردا پارچەپارچە بووە.

ئەم چاوەڕوانی ئەوە ناکات کە رۆژهەڵات و رۆژئاو تێکەڵ بن، واتە لێرەدا رووبەرووی هەمان بۆچوونی رۆژهەڵاتناسی و تێگەیشتنی خاوەنی چەمکی رۆژهەڵاتناسی، ئیدوار سەعیدی نوسەری بە رەگەز فەلەستینی و جێگیربوو لە ئەمەریکا- رۆژئاوا-. هەڵبەت بە پێی چەمکی رۆژهەڵاتناسی هەگیز نەک تێکەڵاوبوون لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا دروست نابێت، بەڵکو هاوتایی لە نێوان رۆژئاواو رۆژهەڵاتدا دروست نابێت. رۆژئاوایەک کە وا سەیری خۆی دەکات ناوەندە، پێشکەوتنە، پەرەسەندنە، تەکنۆلجیایە، عەقڵە، بیرە، تێڕامانە، کارو پیادەکردنە، رۆژئاوایەک کە وەها سەیری خۆی دەکات هێزە، دەسەڵاتە، هەژموونە، دۆزەرەوەو ئاشکراکەری نهێنیەکانی گەردوونە، شارستانێت و مێژووە، هەموو ئەمانەش رەوایەتی ناوەندبوون و یەکەمبوون و سەروەرێتی جیهانی بۆ فەراهەم دەکەن، وەها سەیری رۆژهەڵات دەکات کەنارە، دواکەوتووە، پەرەسەندنی نیە، تاکو ئێستا کۆمەڵگای خێڵ و فیودالیە، لە دەرەوەی عەقڵە، سۆزو عاتیفەو هەڵچوونە، زەمینەی گوتاردان و مەوعیزەو ئامۆژگاری ئایینیە، لاوازو بێ دەسەڵات و بێ هەژموون و پاشکۆو بەکاربەرو بەکارهێنەرەو خاوەنی شارستانێتی نییەو لە دەرەوەی مێژووە، کە هەموو ئەمانەش وای لێ دەکەن کەنار یان پەراوێزی رۆژئاوا بێت و رۆژئاواش رەوایەتی هەبێت هەژموونی بەسەردا بکات و بە گوتەی خۆی بۆ ئەوەی بەرەو ئاستێکی باشتر بیگوازێتەوە. ئەمەش گەوهەری گوتاری کۆڵۆنیالیزمی رۆژئاوا بوو لە پەلاماردانی رۆژهەڵاتدا، کە ئامانجی سەرەکی ئۆرینتالیزم بوو. کە لەوەشدا باڵادەستی کۆڵۆنیالیستی رۆژئاوا- واتە هێزو هەژموون و دەسەڵات و عەقڵ و کەلتوری باڵا- سەپێندرا بەسەر ئێرەی رۆژهەڵاتدا- ئێرەی لاوازو بێ هێزو بێ هەژموون و دەسەڵات بەسەرداکراو، ئێرەی دەرەوەی عەقڵ و بیرو ئێرەی کەلتوری رۆژهەڵاتی، کەلتوری رۆمانسی و خەیاڵ. بێگومان بەم دوو پاشخانە جیاوزەوە ناشێت ئەم دوو جەمسەرە تێکەڵاو ببن.
ئەم کەسێتیەی لە دەقەکەدا ماسکی کاترینی پۆشیووەو نیگەران و ماندووەو کەرتبووە، هوشیارەو باش دەزانێت هیچ ئەگەرێکی تێکەڵاوبوونی جەمسەری رۆژئاوا / رۆژهەڵات نییە، بۆیە لەبەردەم مەترسی بەردەوامبوونی باری کەرتبوونی خۆیدا لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا راماوەو وێڵ و نیمچە سەرگەردانەو دەشێت بەردەوام ئەم پرسیارە لەخۆی بکات: ئایا ئەم دوو جەمسەرە تێکەڵاو دەبن؟ ئایا رۆحی رۆمانسیانەو خەیاڵ و ئەندێشاوی رۆژهەڵاتی لەگەڵ رۆژئاوای مادی و رووتکراوە لە هەست و سۆزو خەیاڵ، رۆژئاوای عەقڵ و تەکنۆلجیادا تێکەڵاودەبن؟ ئەم وەڵامێکی دڵنیاکەرەوەی دەست ناکەوێت، هەربۆیە بەو ئەندازەی ئازارو ژانەکانی دابەشبوون رۆحی دەکرۆژن، بەو ئەندازەیەش سوورە لەسەر گەڕان بەدوای نەوایەک یان وارێکدا ئارامی تێدا بگرێت. تاکە شوێنێکی لەو جۆرەش تەنیا ئامێزی ئەوە، ئەو کەسەی کە لەژێر ماسکی هیسکلیفدا حەشاردراوە، کە بە بۆچوونی ئەو ئامێزێکی ئارامە. هەڵبەت دەشێت ئەو شوێنە ئامێزی هاوشێوەکەی هیسکلیف بێت، یان ئەو شوێنە بەرزاییەکانی ئەزمڕ، یان رۆژهەڵات بێت، واتە زێدو نیشتیمانی راستەقینەی ئەو، کە رەگوڕیشەی هێشتا لێرە لەم رۆژهەڵاتەو لە قوڵایی ئەم خاکەدایە. ئەم دەیەوێت بە فڕینی بۆ ئێرە لە ئامێزێکی هێوردا ئارام بگرێت و لە کەرتبوونی نێوان ئێرەو ئەوێ رزگاری ببێت.




به‌ره‌و نه‌مانی خۆشه‌ویستی… د. حیكمه‌ت نامیق

ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌م توانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌ له‌سه‌ر ده‌می به‌جیهانیكردن و به‌ سۆشیاڵ میدیاكردنی كۆمه‌ڵگا، ڕه‌ه‌نگه‌ فۆڕم و جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شه‌كردوی ئه‌قڵی تاڕاده‌یه‌ك جیاواز بێت له‌هه‌ندێ خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌دیدا، به‌ڵام به‌گشتی به‌پێی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان خۆشه‌ویستی سۆزداری نێوان ژن و پیاو تواوه‌ته‌وه‌ یان ته‌واو وون بوه‌ له‌به‌رچه‌ندین هۆكار، ڕه‌نگه‌ به‌ سۆشیاڵ میدیاكردنی كۆمه‌ڵگا پشكی شێری به‌ركه‌وێت، چونكه‌ كاتێك خۆشه‌ویستی له‌هه‌موو شوێنێكی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌ست بوو هه‌ركاتێك ویستت به‌ده‌ستی بێنیت ئه‌وا ده‌بێته‌ شتێكی هه‌رزان ده‌گۆڕێت بۆ كاڵاو مه‌ودا كورت ده‌بێت ئامانج و وه‌زیفه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.

له‌مێژه‌ سۆسیۆلۆژیسته‌كان ئه‌وه‌یان به‌گوێی خوێنه‌ر داوه‌ كه‌وا خۆشه‌ویستی له‌سه‌رده‌می ئێستادا كۆتایی پێهاتوه‌ ، سێكس و ڕابواردن و چێژ وه‌ر گرتن شوێنی گرتۆته‌وه‌ بۆنموونه‌ كۆمه‌ڵناسێكی وه‌ك( باومان) له‌كتێبی( خۆشه‌ویستی شل) پێی وایه‌ كه‌ سێكس له‌سه‌رده‌می پۆست مۆدێرنه‌دا شوێنی به‌های خۆشه‌ویستی گرتۆته‌وه‌، ژنه‌ كۆمه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕه‌گه‌ز مه‌غریبی (ئیڤا لۆز) له‌كتێبی (نه‌مانی خۆشه‌ویستی) ده‌لێ ئه‌وانه‌ی پێشتر یه‌كتریان خۆشده‌ویست ئیًستا یه‌كتر به‌جێده‌هێڵن ئه‌و له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا به‌تێرو ته‌سه‌لی ئاماژه‌ به‌ نه‌مانی چیرۆكی خۆشه‌ویستی ده‌كات و دان به‌وه‌ داده‌نێت كه‌ ژیانی خێزان و په‌یوه‌ندی رٍه‌گه‌زه‌كان پڕیه‌تی له‌ نائارامی و نا هۆگربوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ توشی شۆك ده‌كات، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هۆگریه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز یان به‌ومانایه‌كی دیكه‌ ئه‌و ئازادیه‌ خودیه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌یكی ڕه‌سمی و كۆنتراكت گرێدراوه‌ تێیدا یه‌كانگیری خێزان ده‌كه‌نه‌ وه‌زیفه‌ی یه‌كتر هه‌روه‌ها له‌پێناو خێزانێكی ته‌ندروست كۆشش ده‌كه‌ن، به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی له‌پێشودا پابه‌ندبونی ئه‌خلاقی نێوان دوو ڕاگه‌ز بوو بێت به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر ئه‌وا ئێستا به‌ره‌به‌ره‌ ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ ئه‌خلاقیه‌ بزر ده‌بێ له‌نێودنیای سۆشیاڵ میدیا و به‌رخۆریزم و سه‌رمایه‌داری و ڕیكلامدا. كوردستان له‌سه‌رده‌می جیهانگیری ناژیت به‌ومانایه‌ی قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و خێڵایه‌تی و سه‌رمایه‌داری به‌ سروشتی تێپه‌ڕاندبێت ، به‌ڵام شه‌پۆلی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ كه‌به‌رهه‌می سیستمی سه‌رمایه‌داری و پڕۆژی به‌ جیهانگیریكردنی نیو لێبڕالیزمه‌ یه‌كسه‌ر به‌ بێ سێ و دوو به‌ بێ پشكنین و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر خێزان وكۆمه‌ڵگا هاته‌ نێو په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، خۆشه‌ویستی كرده‌ ماده‌یه‌كی لاستیكی شل خه‌ریكه‌ ئه‌و به‌ها جێگیره‌ی كه‌ هه‌بوو به‌ته‌واوی له‌ناوی ده‌بات، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی كۆتایی تۆكمه‌و یه‌كانگیره‌وه‌ گۆڕی بۆ ماده‌یه‌كی شل هه‌ركاتێك بیه‌وێت ئه‌و وه‌زیفه‌ به‌هاییه‌ به‌یه‌كجاری پێدێنێت.به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ ئه‌لته‌رناتیفێكی ماقووڵ بۆ ژیانكردن و پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.




گرنگی و پێگەی مانگرتنی سەرتاسەری و مانگرتنی گشتی… دیمانەی حەسەن ساڵحی لەگەڵ حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

لەسەر بنەمای گفتوگۆیەک لەگەڵ بەرنامەی هێڵی خۆشگوزەرانی لە کەناڵی نوێدا کۆکراوەتەوە
حەسەن ساڵحی: حەمید تەقوایی لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا چەند ساڵێکە جەخت لەسەر هاندانی مانگرتنی سەرتاسەری و پێکهێنانی مانگرتنی گشتی وەک دەستپێکی خەبات دەکاتەوە. وەک پرسیاری یەکەم، بۆچی ئەو جۆرە جەختکردنەوەتان هەیە و گرنگی ئەم پرسە لە ڕوانگەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێرانەوە چییە؟

حەمید تەقوایی: لە هەموو ناڕەزایەتی و تێکۆشان و هەموو شۆڕشەکاندا مانگرتن چەکێکی گرنگە کە خەڵک لە دژی حکومەتەکان بەکاری دەهێنن. مانگرتنەکان بەزۆری یان لە دەوری داخوازی تایبەت یان لە دۆخێکی قەیراناوی سیاسیدا، وەک دۆخی ئەمڕۆی ئێران، دژی تەواوی حکوومەتە. هەرچەندە ئەگەری ئەوە هەیە مانگرتن راستەوخۆ لە دژی حکومەت دروشم بەرز نەکاتەوە، بەڵام کاتێک حکومەت رووبەڕووی قەیران و بنبەست دەبێتەوە، هەر مانگرتنێک بە هەر خواست و داواکارییەکەوە دەگۆڕێت بۆ هێرشی سیاسیی خەڵک. لە هەلومەرجی ئەمڕۆی ئێراندا ئەم لایەنە سیاسییە تەنانەت لە ئاستی داخوازی و دروشمەکانیشدا دەبینرێت. ئەمڕۆ لە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دروشم بەرز دەکرێتەوە – نزیکەی هەموو هەڵمەت و مانگرتنەکان ئەم دروشمەیان هەیە – یان دژی هەژاری، دژی حەقدەستەکانی پێنج هێندە لە خوار هێڵی هەژاری، دژی بێ یاسایی، دژی گەندەڵی، تەنانەت دژی بەرپرسانی حکومەت، دژی سەرۆک، دژی وەزیر کار، دژی ئەم یان ئەو بەڕێوەبەر و خاوەنکار و هتد. ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوەی مانگرتنەکان لە چوارچێوەی داواکاری تایبەت تێپەڕیون و بوونەتە هێرشێکی سیاسی بۆ سەر حکومەت.
بە تایبەت لە بارودۆخی گرینگی کۆمەڵگای ئێراندا کە دەکرێ بگوترێ لە ساڵی ١٣٩٦ەوە بەردەوام بووە و بزووتنەوەی ڕوخاندنی خەڵک فراوانتر و هێرش بەرانەتر بووە، مانگرتنی کرێکاریش گەیشتووەتە لوتکە. بە بڕوای من لە هەلومەرجی ئێستادا پێکهێنانی مانگرتنەکان هەم تەواو کردەیی و هەم مومکینە و لە پرۆسەی ڕووخاندنی ڕژیمدا جێگەیەکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی هەیە. جەختکردنەوەمان لەسەر مانگرتن لەسەر ئەم هەلومەرجە بابەتی و راستەقینەیە دامەزراوە.

حەسەن ساڵحی: ئێستا هەندێ ناڕەزایەتی سەرتاسەریمان هەبوو، بۆ نموونە لە پیشەسازی نەوتدا، کە کرێکاران بەشێوەیەکی سەرتاسەری دەستیان بەمانگرتن کرد، هەروەها مامۆستایانیش ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەرییان هەبوو، هەروەها کەرتەکانی دیکەش لە شێوەی هۆشداری و کورتخایەندا مانگرتنی سەرتاسەرییان هەبووە. پرسیاری من ئەوەیە کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری باسی مانگرتنی گشتی دەکات، چۆن دەکرێت ئەم مانگرتنە سەرتاسەرییە، ئەو مانگرتنانەی کە هەن، ببنە مانگرتنی گشتی؟

حەمید تەقوایی: سەرەتا پێویستەبەوردی بیر لەوە بکەینەوە کە مانگرتنی گشتی واتای چییە و لە ڕاستیدا مانگرتنی گشتی چۆن و بە چ میکانیزمێک ڕوودەدات. ئەزموونی شۆڕشەکانی جیهان و خودی ئێران، لە هەر شوێنێک ڕووبەڕووی مانگرتنی سەرتاسەری و بەرفراوان ببینەوە، ئەوە نیشان دەدات کە مانگرتنی گشتی مەرج نییە و بە گشتی لە دەوری یەک دروشم پێک بێت. وا نییە کە بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە دەوری یەک دروشم مانگرتن بکەن، بۆ نموونە ڕووخاندنی حکومەت، یان دژی سیاسەتێکی دیاریکراوی حکومەت یان دژی ئەم یان ئەو بەرپرسە حکومییە. بەگشتی ئەمە ڕوونادات. مانگرتنی گشتی بەزۆری کاتێک ڕوودەدات کە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، لەدەرەوەی ئەو کرێکارانەی کە بەزۆری لە پێشەنگی مانگرتنەکاندان، وەک خوێندکاران، فەرمانبەرانی حکومەت، بازرگانان، دوکاندار و کاسبکاران و چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا، بە هەمان شێوە مانگرتن دەست بۆ مانگرتن ببەن. ڕەنگە هەرکەسێک مافی خۆی هەبێت، بەڵام ئەوەی کە شەپۆلێک لەم مانگرتنانە لە هەمان کاتدا ڕوودەدات، لە ماوەیەکدا لە کۆمەڵگایەکدا، بە واتای مانگرتنی گشتی دێت. ئەم مەرجانە ئاماژەن بۆ دوو ڕاستی: یەکەم: ناڕەزایییەکی گشتی لە دۆخی کۆمەڵگا هەیە، کێشەیەکی گشتی فشاری خستۆتە سەر هەموو کۆمەڵگا و خەڵک چیتر بەرگەی ئەو هەلومەرجانە ناگرێت، دووەم: چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک بەوئەنجامە گەیشتوون کە دەتوانن مانگرتن بکەن، دۆخەکە بگۆڕن. ئەمانە ئەو مەرجە گشتییانەن کە مانگرتنی سەرتاسەری و دواجاریش مانگرتنی گشتی دروست دەکەن. بەکورتی بەڕای من مانگرتنی گشتی بریتییە لە مانگرتنی هاوکاتی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، کە سەرەتا لە دۆخێکی قەیرانی سیاسیدا ڕوودەدات و دووەمیش کاتێک ڕوودەدات کە هەر چینێکی کۆمەڵگا گەیشتبێتە ئاستێک کە نەتوانێت داواکارییە ڕەواکانی بەدەستی بهێنێت جگە لە مانگرتن. پێم وایە ئەم ڕێسایە لە شوێنی خۆیدایە و مانگرتنی گشتیش بە هەمان شێوە ڕوودەدات.

حەسەن ساڵحی: پێت وایە کۆمەڵگای ئێران لە ئێستادابەرەو پێهینانی مانگرتنی گشتی هەنگاو دەنێت؟ تاچەندئاسۆو زەمینەکانی پێکهێنانی مانگرتنی گشتی دەبینن؟

حەمید تەقوایی: پێموایە ئەو ڕەوتەی ئێمە شاهیدی دەبین دەریدەخات کە بەرەو مانگرتنی گشتی دەڕۆین. دەبینن ئێمە چەند ساڵێکە وەک پێشمەرجێک بۆ مانگرتنی گشتی جەخت لەسەر مانگرتنی سەرتاسەری دەکەینەوە و ئەمڕۆش خۆشبەختانە نموونەی مانگرتنی سەرتاسەری زۆرن. نموونەیەک مانگرتنی کرێکارانی نەوتە. لە دوو ساڵی رابردوودا بەشێكی زۆری كرێكارانی نەوت لە چەند شار و ناوەندێكی بەرهەمهێنان مانیان گرتووە، كە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. پێشتر لە ساڵی ١٣٩٧دا مانگرتنێکی سەرتاسەریمان هەبوو لەلایەن شۆفێرانی بارهەڵگرەوە. مانگرتنی مامۆستایان نموونەیەکی دیکەیە. بۆیە دەکرێ بڵێین جەختکردنەوەمان لەسەر مانگرتنی سەرتاسەری ئەمڕۆ بۆتە واقیع و ئەمەش دەریدەخات کە ئێمە هەنگاوێکی گەورە لە مانگرتنی گشتی نزیکین. لە ماوەی یەک دوو مانگی ڕابردوودا بینیمان کە کرێکاران بۆ پشتیوانی لە چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا هۆشداری مانگرتنیاندا، یان دایکانی داواخواز داوای مانگرتن دەکەن و باس و خواسی مانگرتن و بانگەوازی مانگرتن ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت ، و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ڕوو لەم بابەتە دەکەن. ئەم ڕاستییە هەروەها ئەوە نیشان دەدات کە ئەو پرۆسەیەی کە لە کۆمەڵگای ئێراندا دەستی پێکردووە بەرەو پێکهێنانی مانگرتنی گشتی هەنگاو دەنێت.

حەسەن ساڵحی: تۆ باسی ئەوەت کرد کە پرسی هاوکاتی مانگرتن لە بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی مانگرتنی گشتی و سەرەتای شەپۆلێکی مانگرتن بێت لە سەرانسەری وڵاتدا. ئەو پرسیارەی کە دەوروژێنرێت ئەوەیە کە دەبێت چی بکرێت بۆ ئەوەی بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە یەک کاتدا مان بگرن، یان وەک ئێوە دەڵێن هەر بەشێک بۆ داواکارییەکانی خۆی. بۆ بەدیهێنانی ئەمە دەبێت چی بکرێت؟

حەمید تەقوای: ئەم مانگرتنانەی چەند مانگی ڕابردوو و پێویستە لە ساڵی ڕابردوودا بگوترێ کە ئێمە شاهیدیین، جگە لەوەی سەرتاسەری بوون، ئەوانیش ڕێکخراون. واتە ئۆرگان و دامەزراوە و کەسایەتییە دیار و ناسراوەکانی ناو کۆمەڵگا ڕابەرایەتیان دەکەن. وەک ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەو سەندیکاکانی مامۆستایان، یانشوارای ڕێکخستنی مانگرتنی کرێکارانی گرێبەستی نەوت، یان شورای کرێکارانی نەوت بەگشتی کە ساڵی ڕابردوو لە حەفەشجان گردبوونەوەیەکی شایستەیان ئەنجامدا، یان شورای هەفت تەپە کە ٥ هەزار کەسی تێدایە، هتد. بۆیە باسەکە تەنها لەسەر ئاستی سەرتاسەری نییە. هێزێکی گرنگی مانگرتنەکانی ئێستا ڕێکخستنە. ئەگەر ئەم ڕێکخراوبونە نەبوایە مانگرتنی سەرتاسەری مومکین نەدەبوو.
بۆ ئەوەی بەرەو مانگرتنی گشتی بڕۆین، هەمان ئەم ڕێکخراوانە و ئەم سەرکردە کردەییانەی مانگرتنەکان ڕۆڵی چارەنووسسازیان هەیە. هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە ئەم دامەزراوانە پاڵپشتی یەکتر بکەن، پشتیوانی لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێستا بکەن- و نەک تەنها مانگرتنی دیکە، بەڵکو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و گردبوونەوەی خانەنشینان و هتد.. دەکرێت هۆشدارییەک بێت، دەتوانێت مانگرتنێکی چەند ڕۆژێک بێت ، بەڵام ئەوەی کە لە پاڵپشتی بەشەکانی تری کۆمەڵگایە، سیمایەکی گشتی پێدەبەخشێت و ڕێگە بە هەموو کۆمەڵگا دەدات سەرنجی خۆی بۆ خەباتێکی دیاریکراو ڕابکێشێت و ببێتە مۆدێلێک بۆ بەشەکانی تر.کە ئەوانیش دێنە مەیدانەکە.
خاڵی دواتر ئەوەیە کە مەرج نییە مانگرتنەکان داواکارییەکی هاوبەشیان هەبێت، بەڵکو داواکاریگەلێک هەن کە لە ئێستادا هاوبەشن. بۆ نموونە با گریمانە بکەین کە مامۆستایان کاتێک خەبات دەکەن بۆ ڕیزبەندی یان بەرزکردنەوەی پلە و بۆ دابین کردنی بارودۆخی ژیانیان، ئەمە تەواو گونجاوە، هاوتەریبە، یەکدەگرێتەوە لەگەڵ خەباتی کرێکاران دژی حەقدەستی ژێر هێڵی هەژاری. یان خەباتی خانەنشینان، تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە بارودۆخی ژیانەوە هەیە، رێک پەیوەندی بە پرسی مووچە و حەقدەستەوە هەیە. بەم مانایە، لە ڕووی بابەتییەوە، داواکاریگەلێک هەن کە لە کۆمەڵگادا بە شێوەیەکی بەرفراوان باسیان لێدەکرێت. پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە ئەم داواکاریانە تەنیا داواکاری مانگرتن نین، بەڵکو داواکاری ناڕەزایەتی و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی شارەکانە و هتد هەیە، پێویستە جەخت لەسەر ئەم داواکاریانە بکرێتەوە.
وە دواجار لەڕووی ڕێکخستنەوە پێم وایە پەیوەندی راستەوخۆ و نزیکی نێوان ئەم ئەنجومەنانە و ئەم لیژنانە و ڕابەرە چالاکەکانی بەشە جیاوازەکان یەکلاکەرەوەیە. دەتوانن خۆیان هەماهەنگ بکەن و لە هەمان کاتدا پەیوەندی بکەن. ئێستا كاتێك خانەنشینەكان داوای گردبوونەوە دەكەن، دەبینن مامۆستایان پشتگیریان دەكەن یان كەرتەكانی تر پشتیوانیان دەكەن، لە حاڵەتی مانگرتندا دەكرێت و دەبێ هەمان شت ڕووبدات. ئەمانە هەنگاوی کۆنکرێتین کە دەتوانرێت بەرەو مانگرتنی گشتی بنرێت.

حەسەن ساڵحی: ئێوە ئاماژەتان بەوە کرد کە مەرج نییە مانگرتنی گشتی لەسەر بنەمای یەک داواکاری بێت، بەڵکو لە هەمان کاتدا ئاماژەتان بەوە کرد کە زۆرێک لە داواکارییەکان وەک یەکن و لەنێو چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکدا باون، پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەم تاکە داواکارییە؟ ناتوانێت بنەما بێت بۆ بزووتنەوەیەکی گشتی لە شێوەی مانگرتنی گشتی لە هەموو کۆمەڵگادا؟

حەمید تەقوایی: داواکاری هاوبەش هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا، لە شێوەی داواکاری تایبەتی هەر کەرتێکدا خۆیان نیشان دەدەن. پێم وایە تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکەوە هەیە، بۆ نموونە مامۆستایان، ئەگەر پێشنیاری زیادکردنی مووچە و کرێکان بکەن، بەڵام پرسی خوێندنی بێبەرامبەر و ڕیزبەندیکردنی کارەکان کە مامۆستایان ناڕەزاین لێی، یان بەنا ئایدۆلۆژی کردنی قوتابخانەکان، کە داواکارییەکی مامۆستایانە، ئەگەر کەمی بکەیتەوە، سەرنجڕاکێشی مانگرتنەکە لە ناو خودی مامۆستایاندا کەم دەکەیتەوە. بۆیە لە کاتێکدا دروشمەکان تاکن و پێویستە جەختیان لەسەر بکرێتەوە، هەروەها گرنگە دروشمی تایبەت دابڕێژرێت کە هەر بەشێک داوای دەکات، بۆ ئەوەی جەماوەری کرێکار یان جەماوەری هێرشکراو لەو بەشەدا بهێنرێتە گۆڕەپانەکە و مانگرتن بکەن. بۆ ئەوەی مانگرتنەکە بەردەوام بێت و بەهێز بێت، پێویستە داواکارییە تایبەتەکانی ئەو کەرتە بەرز بکرێتەوە.
خاڵێکی تریش ئەوەیە کە بە ڕاستی دەبێ کۆمەڵگا لە هەڵمەتەکانی دژە وێرانکاریدا پێشکەوتنێکی زۆر بێت بۆ ئەوەی یەک دروشم بەسە بۆ کۆکردنەوەی هەمووان. تا ئێستا ئەو دروشمانەی کە لە ناڕەزایەتی و گردبوونەوەی شارەکاندا هەمانبوو، کۆمەڵێک لەم داخوازییە تایبەتانە لەخۆدەگرێت، لە کاتێکدا دروشمی چەقۆی سیاسی وەک مەرگ بۆ دیکتاتۆر، مەرگ بۆ ڕەئیسی و مەلا، بڕۆ ون ببەو هتد لە خۆپیشاندان و پشێوی شەوانە دەوروژێنرێت. ناکرێ چاوەڕێی ئەوە بکرێت کە لەم هاوسەنگییەی ئێستای هێزەکاندا، کرێکاران یان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بە ئاشکرا بە دروشمی بڕوخێ خوازییەوە مانبگرن. لەم دۆخەدا مانگرتن لە دەوری ئەمانە دروست نابێت، بەڵكو لە دەوری بژێوی و داخوازییە گشتیەكان، داخوازی مافی گشتی دژی گرانی، بۆ زیادكردنی کرێ و ئاسایشی كار و هتد، دەتوانن ببنە گشتی. لە هەمان کاتدا هەر بەشێک داواکاری تایبەتی خۆی هەیە و بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن زۆر ترین بەشی کۆمەڵگە بەدای خۆتاندا بهێنن، پێویستە ئاماژە بەو داواکارییە تایبەتانە بکرێت. بەم مانایە مانگرتنەکان دەتوانن دروست ببن و فراوان ببنەوە.

حەسەن ساڵحی: ئەم مانگرتنانە لە هەندێک ناوەنددا ڕوودەدەن و دەبێتە هۆی داخستنی ناوەندەکانی کار، بەڵام لە هەمان کاتدا، ئێمە لە ئێران ناڕەزایەتی شەقاممان هەیە. هەندێک جار ڕۆژانە یان شەوانە. چۆن دەتوانرێت ئەمانە بەیەکەوە ببەسترێنەوە تا بتوانێت هێزێکی کاریگەر بێت بۆ گوشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی؟

حەمید تەقوایی: ئەمانە شێوەی جیاوازی ناڕەزایەتین کە بەزۆری لە هەلومەرجێکی شۆڕشگێڕانەدا لە یەک کاتدا ڕوودەدەن و لە ئێرانیشدا ئەمە دەبینین. ئێمە لە لایەک ناڕەزایی و خۆپیشاندانی سەر شەقامەکانمان هەیە، لە لایەکی دیکەشەوە مانگرتن و خەباتی سەرتاسەریمان هەیە. وەک خەباتی کرێکاران یان مامۆستایان و خانەنشینان و هتد. ڕوونە کە لەگەڵ یەکتردا یەکدەگرن و یەکتر بەهێز دەکەن. بەڵام پێویستە جەختی تایبەت لەسەر ڕۆڵی مانگرتن بکرێتەوە، چونکە چەکێکە بۆ ئیفلیجکردنی تەواوەتی ماشێنی حکومەتە و لەڕووی دەسەڵاتی سەرکوتکردن و هتدەوە تا ڕادەیەکی زۆر ئەم دەسەڵاتە لە حکومەت وەردەگرێت.
دەبینن كۆماری ئیسلامی چەندین جار رووبەڕووی خۆپیشاندانی شارەكان بووەتەوە و بە قێزەونترین و دڕندانەترین كوشتار و هتد، یان بە دەستبەسەركردنی بەرفراوان و هتد بەهێزەکانی دژە یاخیبوون مامەڵەی لەگەڵ كردووە. بەڵام ناتوانێت بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ مانگرتنی کرێکاری یان مانگرتنی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا بکات. بۆیە مانگرتن چەکێکی باڵایە لەڕووی ئەوەی پێی دەوترێت هاوسەنگی هێز. لانی کەم لەم دۆخەدا کە ئەمڕۆ باسی دەکەین، بۆ ئەوەی هەموو کۆمەڵگا بجوڵێنین، دەبێت هانی مانگرتن بدەین و ئەمەش لە بەرامبەردا ڕۆحیە و توانا دەبەخشێت و دەبێتە مۆدێلێک بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوە و نائارامی شارەکان. بەم مانایە مانگرتنەکان وەک پاڵپشت و بڕبڕەی پشتی ناڕەزایەتی شارەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن.
دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە مانگرتنی کەرتی خزمەتگوزاری زۆر چارەنووسسازە. بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی، بۆ نموونە میترۆ، پاس، شەمەندەفەر، شۆفێری بارهەڵگر، کرێکاری شارەوانی و هتد. مانگرتنی ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵگا ئیفلیج ده‌کات و به‌م مانایه‌ حکومه‌ت ده‌خاته‌ ژێر گوشاری ته‌واوه‌ته‌وه‌ و ده‌یخاته‌ بنبه‌ست و له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ پشتیوانی له‌م مانگرتنانه‌ و دژی کۆماری ئیسلامی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. هەروەها ئەمەش ڕۆڵێکی تایبەت دەدات بە مانگرتنەکان، بە تایبەت مانگرتنەکانی کەرتی خزمەتگوزاری.

حه‌سه‌ن ساڵحی: ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا بچێته‌ مانگرتنێکی گشتی وه‌ک ئێوه‌ باسی ده‌که‌ن، پێت وایه‌ ده‌توانێ کۆماری ئیسلامی بەچۆکدا بهێنێت و ببێته‌ هۆی ڕووخانی حکومه‌ت؟

حەمید تەقوایی: هیچ جۆرە خەباتێک بە تەنیا ناتوانێت ئەمە بکات، بەڵام مانگرتنی گشتی دەتوانێت گورزێک لە حکومەت بدات. كاتێك مانگرتنی گشتی هاوكات دەبێت لەگەڵ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی شارەكان- دڵنیابن لە هەلومەرجی مانگرتنی بەربڵاودا، بەدڵنیاییەوە گردبوونەوەی گەورەمان دەبێت، واتە ئەمە لە بۆشاییدا روونادات- لەم حاڵەتەدا، بە بۆچوونی من، کۆماری ئیسلامی لە كۆتایی ژیانی نزیک بووەتەوە. ڕوونە کە هەر شۆڕشێک ڕەنگە ببێتە هۆی خەباتی چەکداری. زۆر ئەگەری ئەوە هەیە کە خەڵک چەک هەڵبگرن، ئێمە ڕاپەڕینی شارەکانمان هەبێت، ئەبێت هێزە چەکدارەکانی حکومەت بێلایەن بکەین، هەموو ئەمانە ڕوودەدەن، بەڵام هەموو ئەمانە دەتوانن لە چوارچێوەی کۆمەڵگایەکدا کاریگەر بن کە لە دۆخی مانگرتندا بێت و لەحاڵەتی خۆپیشاندان بێت. بەگشتی دەمەوێت ئەوە بڵێم مانگرتنی سەرتاسەری لەم خاڵەدا کە ئێمە باسی دەکەین ئەڵقەی سەرەکین لە بەهێزکردنی خۆپیشاندانەکانی شارەکان و بەهێزکردنی تەواوی بزووتنەوەی ڕووخاندن دژی کۆماری ئیسلامی و دەتوانێت گورزێک بێت لە حکومەت. وەک وتم لە ڕووی هێزی سەرکوت و ئەو تاکتیکانەی کە دەیانەوێت پاڵ بەخەڵکەوە بنێن بۆ دواوە، ڕژێم لە بەرامبەر مانگرتن زۆر لاوازترە وەک لە دژی بۆ نموونە ئاژاوەی شارەکان و ئەمەش خاڵێکی بەهێزە کە گرنگییەکی زۆر بە مانگرتنەکان دەدات لەم بارودۆخانەدا.

حەسەن ساڵحی: سروشتییە کاری چالاکانی کۆمەڵایەتی، چالاکانی کرێکاری، و ڕابەرە کردەییەکانی ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتی و کرێکاریەکان زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بەم خاڵە کاتێک مانگرتنی گشتی ڕوودەدات.

حەمید تەقوایی: خاڵی یەكەم یەكڕیزییە، سەیری خودی مانگرتنی گشتی بكە، كە بە واتای یەكڕیزیی بەشە جیاوازەكانی كۆمەڵگا بەشێوازێكی شەڕكردن دێت، ئەمەش بەدی نایەت، مەگەر ئەو كەسانەی لەو بزووتنەوانە ناڕەزاییانە تێوەگلاون، ئەو بەشە كرێكارییانە و ئەوانی تر بەشەکانی کۆمەڵگا، پێش ئەوە لەگەڵ خۆیان ڕێکدەکەون، گەیشتوونەتە هەماهەنگییەک، گەیشتوونەتە یەکێتییەکی پراکتیکی، تەنانەت گەیشتوونەتە لێدوان یان بانگەوازێکی هاوبەش. بۆیە یەکەم مەرج و گرنگترین مەرجی پێشوەختە بۆ ئەوەی ئێمە مانگرتنی هاوکاتمان هەبێت و دواجار مانگرتنێکی گشتی ئەوەیە کە چالاکوانان و ئەوانەی بەشدارن لە بزووتنەوەکاندا – کە وەک وتم ئێستا ناسراون و چالاکن و کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر… پێکهێنانی مانگرتن و ناڕەزایەتیەکاندا هەیە – ئەمانە یەکەم، ئەبێت بگەن بە کۆدەنگی، بگەن بە هاوئاهەنگی، لە داواکاری گشتیانەوە کە دەتوانرێت بخرێتە سەر مێز تا پشتیوانی لە داواکارییەکانی کەرتەکانی تر و تەنانەت بانگهێشتکردن و دانانی ڕۆژ و کات و شوێنێکی دیاریکراو بۆ مانگرتن، یاخود یاوەری مانگرتن و گردبونەوەکان بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکان، مانگرتنی هۆشداری یان پشتیوانی، بۆ نموونە بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، ئازادکردنی ئەو خۆپیشاندەرانە کە مامۆستایان و هەموو کەرتەکانی کۆمەڵگا دەیانەوێت ئازادیان بکەن. زۆر گرنگە بگەینە ڕێککەوتن لە دەوری ئەمانە، بۆیە بانگەوازەکەم بۆ چالاکوانان و ڕابەرە کردارییەکانی ناڕەزایەتیەکان وبزووتنەوەی ناڕەزایەتیەکان لە نێوان کرێکاران، کرێکارانی نەوت، هەفت تەپە، پۆڵای ئەهواز ، کرێکارانی میترۆ، کرێکارانی یەکەکان، مامۆستایان، خوێندکاران، بزووتنەوەی دادخوازی، بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگە.بانگەوازی من بۆ ئەو کەسانەی کە بەشدارن لەم بزووتنەوەیانەدا ئەوەیە کە لە پەنایەکدا بوەستن و بگەن بە کۆدەنگی و هەماهەنگی بۆ ڕێکخستنی بزووتنەوەیەکی گشتی فراوان بۆ ئەوەی بتوانین گورزی کۆتایی لە کۆماری ئیسلامی بسرەوێنین.

٢١ی تەمموزی ٢٠٢٢
سوپاس بۆ ئەمیر تەوەکولی بۆ ئامادەکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە.
٢٣\٧\٢٠٢٢




میدیای خەواڵوو و نیشتمانێکی دڵشکاو… هۆمەر نۆریاوی

کورد بۆ پتر لە 25ساڵ دەچێت کە بۆ خۆی ئەو توانایەی دەست کەوتووە خۆی خودانەتی کەناڵێکی سەتەلایتی بکات یان بە واتایەکی دی،بۆ خۆی خاوەنی کەناڵی سەتەلایتی بێت(مەد تێ ڤێ،کۆتاییەکانی 1995ی زایینی). کەچی بەدرێژایی ئەم هەموو ساڵە هەست بە پلانێکی وردی نەتەوەیی لە نێو هیچ کەناڵێکی کوردیدا ناکرێت. ڕۆژانە بە بەرچاو هەموومانەوە گوند و شار و شاخ و داخمان دەکەوێتە بەر هێرشی دڕندانەی ناحەزانمان کەچی کەناڵەکانمان، جەماوەر هەر بە دراما،فیلم و ڕیکلام بۆ بەرهەمەکانی وڵاتانی تا سەر ئێسقان دژە کورد و لە ڕاستیدا کوردکوژەوە لە خەو دەکەن.

کەناڵێکی وڵاتانی سەردەستم بۆ دەستنیشان بکەن تاقە بەرنامەیەک لەسەر ئەم گەلە بندەستە بڵاو بکاتەوە و ئەو ویژدانەی تێدا بێت ڕاستینەکانی ئەم نەتەوە ژێردەستە وەک خۆی بخاتە بەردیدەی بینەر و بەردەنگەکانی و تۆسقاڵە باسێک لەسەر مافە ڕەواکانی بێنێتە ئاراوە. ئەوەی ئەوان لەسەر ئێمە پیشانی بینەر و بەردەنگی خۆ دەدەن،ڕاست پێچەوانەی واقیعە و سەد هێندە تاڵ و تفتترمان دەکات بەڵام میدیای ئێمە ،ئەوەندە بەردەنگی خۆی خاسما توێژی گەنجی خوێندەواری گەمژاندووە هەتا لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەستەمووڵ ،تاران و قاهیرەدا دووی خەونەکانی بکەوێت.
تکایە بۆ ساتێکیش بووە هەڵوەستەیەک بکەن و لەمە زێتر خۆڵ لە چاوی خەڵک مەکەن. کاتێک ئاستی پێوەندی و ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری نێوان ئێمەی کورد و ناحەزانمان هەر بەراوەرد ناکرێت و حسێبی سەرە دەزوویەکیشمان بۆ ناکەن و تەنیا یەکلایەنە وەبەر بۆردمانی میدیاییمان دەدەن،ئیدی ئەم هەموو ملکزکردن و نوشتانەوەیە بۆ؟!
ئێستا ڕوو لە هەر کەناڵێکی کوردی بکەیت تا دڵت بیەوێت بەناو وەرگێڕی ئەم زمان و ئەو زمانی تێدایە. دە با بۆ ساڵانێک خۆ لە دراما و فیلم و ڕیکلام بۆ بەرهەمی چرووک، بێبایەخ و تێکدەری وڵاتانی ناحەزی کورد پەڕ بگرین. وا بچێتە پێش سبەی گەنجی کورد بەرانبەر چاند و کولتوورەکەی خۆی بە تەواوەتی نامۆ دەبێت و لە نێو بەها و ڕەوشتە نزمەکانی ئەودیو فیلم و درامای ناحەزاندا نغرۆ دەبێت و ڕزگارکردنی زۆر زەحمەتە.
پرسەکە زۆر قووڵتر لەوەیە بکرێت بە وتارێک باس لەسەر هەموو ڕەهەندەکانی بکەین. ئەمە ئەرکی بە ناو بنکە و ناوەندەکانی توێژینەوەی میدیایییە کە خێراتر بێنە نێو مەیدانەکە و باسکی مەردانەی بۆ هەڵبماڵن و دەرەنجامە هەژێنەرەکانی ئەم پرسە پڕمەترسییە بخەنە بەردەست دەستەڵاتی کوردی و لێرەوە سنوورێک دابنێن و چیدی بە بیانووی بەرنامەی بێ ناوەڕۆک،شکۆی نەتەوەیەک نەشکێنن. لەو لایشەوە دەستەڵاتدارانی کورد بە بۆ تاقە جارێکیش بووە لە جیاتی ئەو هەموو شان و قۆڵماچکردنەی بێگانەکان،لەم هەموو خەواڵووییە دەستکردە ڕاببنەوە و تۆسقاڵێک لەو گشت ڤیان و میهرەی بەرانبەر داپڵۆسێنەران دەکاری دێنن،بەرانبەر خودی نەتەوەکەیشیان بەو چەشنە میهرەبان بن.
دوا وتە ئەوەیە با وانەیەکیش لە مێژوو وەربگرین و سەرەڕای هەموو جیاوازیی و بگرە ناکۆکییە ورد و درشتەکانمان،لە هەندێک قۆناخی هەستیاردا پاڵپشت و پشتیوانی یەکدی بین و لە هەمبەر ناحەزانماندا یەکهەڵوێست بین.
وڵاتانی سەردەست گەر هەزار کێشە و ناکۆکیی ورد و قووڵیشیان لە نێواندا هەبێت، کاتێک پرسەکە ڕووی لە کورد بێت سێ و دووی لێناکەن و لە کوێی جیهان بێت بەتوندی دژ بە هەموو دەستکەوتێکمان دەوەستنەوە.

ئێمە هەزار جار لە خۆڵ و خوێندا دەگەوزێندرێن کەچی وەک پێویست دەنگمان دلێر نییە چونکە ناوماڵمان پەرتە و بۆ خۆ یەکگرتوو و یەکڕیز نین لێ دەنگی ناحەزانمان لە نێو خودی خاکەکەی خۆماندا وەک تۆپ لە دنیادا دەنگ دەداتەوە. بۆ؟
چونکە سەرەڕای یەکهەڵوێستبوونیان بەرانبەر کورد،خودی خۆیشمان شینی دنیایان بۆ دەکەین.
بەخۆدا نەچینەوە سبەی دەبینە بەرداشی مێژوو و هەڵەکان دیسانەوە لە زەرەری خۆ پاتە دەکەینەوە. پێویستە مرۆییانە هەڵسوکەوت بکەین بەڵام لە ناوماڵی خۆدا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەرانبەر گەلەکەمان هەڵسوکەوت نەکەین ئەم پرسە تەنێ وەک ڕووداوێک سەیر دەکرێت و سبەیش بە فەرامۆشی دەسپێردرێت. سەرەتا گەرەک لە هەمبەر خۆدا دڵسۆز و خەمخۆر و پەرۆش بین دواتر بەرانبەر بەوانەی هەڵوێستی مرۆیی و بڵند دەنوێنن.
میدیای کوردی نابێت شەرمنانە لە هەمبەر دۆزی ڕەوای نەتەوەکەیدا بجووڵێتەوە و نەتوانێت لە نێو ستۆدیۆکانی خۆی(لە کورستان)دا قسەی خۆی لە هەمبەر ناحەزاندا(وەک میوان،شارەزا و …)بێنێتە زمان. هەرگیز ئەو ڕۆژە بە چاو نابینین ناحەزان بە هیچ دەستکەوتێکی مە خەنی و خۆشحاڵ بن؛ئیدی با دەستبەرداری خۆشحاڵکردنیان بین و وەک چلۆن مامەڵەمان دەگەڵ دەکەن ئێمەیش بە هەمان شێوە بجووڵێینەوە.
دیرۆک و مێژوومان بە دڵخۆشکردنی ئەم و ئەوەوە تێپەڕی و چ دادیشی نەداین کەچی دڵشکاوی ڕاستینە نیشتمانەکەی خودی خۆمانە و ڕۆژانەیش بە بەرچاومانەوە دەتوێتەوە و بۆکڕووزیشی تا عەرشی عالا دەچێت!!




پێشبینییەکانی دوای تۆپبارانەکەی هاوینەهەواری پەرەخ… فازیل شــەوڕۆ

گەرچی تورکیا لە ساڵی (٢٠٠٣)وە، ڕشتر لە جاران، بە هەموو هێز و چەک و توانایەکی سەربازیی خۆیەوە بەردەوام بووە لە هێڕش و پەلاماردانی باشووری کوردستان و بە سەتان سڤیل و گەریلایەکانی پەکەکەی کردووەتە قوربانی، بەدرێژایی ئەو ساڵانە حکوومەتی بەغدا، لە سەرکۆنەکردنێکی شەرمنانەی تورکیا بەولاوە فزەی لێوە نەهاتووە، بەڵام کوشتارەکەی هەوارگەی پەرەخ، لە ٢٠/٧/٢٠٢٢ کە (٣٢) سڤیلی باشوور و ناوەندی عیراقی کردە قوربانی، گڕکانێک هەڵچوون و توڕەیی و هەڕەشە و چالاکی شەقام و ڕێکخراوە مەدەنی و حکومییەکانی بەدوای خویدا هێنا، کە بێنەزیر بووە لە حەماسەت و جۆش و خرۆش و کاردانەوەدا. ڕاستە، تا بڵێی کارەساتەکە، تاوانێکی کۆمەڵکۆژیی بە ئەنقەستی ژن و لاو و منداڵی بیگوناحن و هەموومان بۆیان بە پەرۆشین، بەڵام گرژی و توندی و حەماسەتی جەماوەری تۆڕە و گەفی تۆڵەسەندنەوە لە تاوانکارانی تورکیا، جێگەی سەرنجی هەموو کەسێکە و چەندان پرسیاری بێ وەڵام هێناوەتە ئاراوە. هەیە لێکدانەوەکەی لەو بازەیەدا چرکردۆتەوە، کە چونکە قوربانییەکان (عەرەب)ن ، شەقام و حکوومەت وا دەروێشانە کەوتوونەتە جەموجۆڵ و کارو کاردانەوە، خۆ ئەگەر ئەوان (کورد) بوونایە، وەک تاوانەکانی دیکەی تورکیا پەردەپۆش دەکرا و بێدەنگ دەپێچرایەوە.
بۆیە، حەقمانە بپرسین، تۆ بڵێی، ئەو توپبارانەی هەوارگەی پەرەخ، پیلان و نەخشەیەک نەبێ بە ئاگاداریی حکوومەتی عێراق و هەرێمی باشوور و تورکیا و ئێران و وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزەکان ئەنجام درابێ؟
پێش ئەوەی من، بۆچوون و پێشبینییەکانی خۆمتان عەرزکەم و ئەو پرسیارە وەڵام بدەمەوە، با ئەم سەرەقەڵەمانەتان بە بیربێنمەوە:
یەک: ئەردۆگان، پێش شەش مانگێک، لە نێو هۆڵی پەرلەمانی تورکیا، مووژدەی ئەوەی دا کە لە مانگی (ئایار)ی ئەمساڵ، ئاڵای تورکیا لەسەر لووتکەی قەندیل هەڵدەکەن و ئەفسانەی پەکەکە، هەتا هەتا کۆتایی پێ دێ.
دوو: لە بەیاننامەی لوتکەی جددە، لە نێوان جۆون بایدن و سەرانی وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی میسر و ئوردن و عێراق، دەربارەی هەرێم هەر ئەوەندە گوترا:” ئەمن و ئاسایش و خۆشگوزەرانیی خەڵکی عێراق ئاواتی هەمووانە، هەمان شتیش بۆ هەرێمی کوردستان”
سێ: لە بەیاننامەی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان تورکیا و ئێران و ڕۆسیا، بە عەلەنی هەر یەک ڕستە ناوی کورد هاتووە، دەڵێ”ڕێگرتن لە سەربزێویی کوردەکان لەو ناوچەیەدا، بەرژەوەندیی هاوبەشی تورکیا و ئێرانە، بۆ سەرکووتکردنیان ئەوان درێغی ناکەن.”
چوار: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆپبارانەکەی هەوارگەی پەرەخ، یەکسەر حکوومەتی عێراقی و شەقامی باشوور و ناوەند و بەغدا، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە نێو داواکاری و درووشمەکانیانیدا ئەو (٣) داخوازییە بە گەرمی جەختی لەسەر کرایەوە: ١) کشانەوەی هێزی سەربازیی تورکیا لە باشوور، ٢) وەدەرنانی پەکەکە لەو ناوچەیەدا، ٣) گەڕانەوەی هیز و سوپای عێراقی بۆ خاڵە سنوورییەکانی باشوور.
پێنج: بۆ یەکەمینجار، ڕاستەوخۆ، بەبێ پەردە و پێچ و پەنا حکوومەتی هەرێمی کوردستان (بە ئەندامانی باڵای پارتیی دیموکراتی کوردستانەوە)، زوو، بە دەنگێکی بەرز گوتیان:”تورکیا هەوارگەی پەرەخی تۆپباران کردووە و ئەو خەڵکە سڤیلەی کردووەتە قوربانی”.
شەش: تا ئەمساتە وەختە، تورکیا ئینکاریی دەکات و دەڵێ تیڕۆڕستانی پەکەکە، تاوانەکەیان ئەنجام داوە. بەهیچ شێوەیەکیش گلەیی لە (دۆستەکانی) ناکات کە چۆن، ئەو تاوانە دەدەنە پاڵ تورکیای بێ گوناح.
ئێستا، من وای بۆ دەچم، کە لە کۆبوونەوەکانی جددە و تاران، بە تایبەتی لە نێوان تورکیا و ئێران و عێراق ــ بە ئاگاداریی حکوومەتی هەرێم، ئەو نەخشەیە داڕێژرابێ:
((تورکیا ناتوانی بە هێزی سەربازیی کۆتایی بە پەکەکە بێنێ و دوایین شاڵاوی بۆ دەڤەری بادینان، تەواو شەکستی هێناوە و ساڵی دادێش هەڵبژاردنەکان لە تورکیا ئەنجام دەدەرێن، جا باشترین چارە ئەوەیە، بە هەمووان ،(تورکیا و عێراق و ئێران و هەرێم)، کارێک بکەن، پەکەکە، وەک چەکدارانی موجاهیدی خەڵقی ئێرانی، لە ناوچەکە دوورخەنەوە یان چەکیان پێدابنێن، بە ئاشتییانە بێ یان بە هەر ڕێگەیەکی دیکەی گونجا. بۆ ئەو مەبەستە دەبێ سوپای عێراق بچێتە هەموو خاڵە سنووریەکانی نێوان کوردستانی باشوور و تورکیا و ئێران. بەوەش سوپای ئەردۆگان بە ڕووڕەشی ناگەڕێتەوە ناو تورکیا و دەڵێن، سنوورمان ڕادەستی هێزەکانی بەغدا کردووە. بەرامبەر ئەوە، حکوومەتی بەغدا بە پشتیووانی ئێران و ئەمەریکا، بەڵێن بە حکوومەتی باشوور دەدەن، کە کێشەکانیان لە گەڵ بەغدا چارەسەر بکەن و ئاشتی و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ عێراق و کوردستان و ناوچەکە.
تورکیا بۆیە ئینکاری تۆپبارانەکە دەکات، تا شانۆگەرییەکە کۆتای نەیەت و پەردەی دووەم دەست پێبکات، ئەوەیش هاتنی سوپای عێراقە بۆ سەر سنووری کوردستان. خۆ ئەگەر تورکیا عزووربخوازێتەوە ئەوا شانۆگەرییەکە کۆتایی پێ دێ.
ئیمڕۆ، حکوومەتی هەرێمیش درکی بەوەکردوە، کە کێشەی پەکەکە بە شەڕ چارەناکرێ و ئەو هەموو خەڵک و گوند و زەوی و زارو ئاوایی و ڕەز و باخە، نابێ هەتا هەتایە، هەر لەناو دۆزەخ دابن. پەکەکەش ڕەنگ بێ ئامادەبێ ئاشتیانە لەگەڵ لایەنەکان ڕێکەوێت.. باری ناوخۆی هەرێمیش پێویستی بە ئاشتی و ژیاننەوە و خۆشی هەیە و خەڵک پر گلەییە.
ئەمە لێکدانەوەی منە، تۆپبارانکردنی هەوارگەی پەرەخ، بۆ جولاندنی کێشەکانە. لە ساڵی (١٩٧٣) میسر هێڕشی کردە سەر ئیسرائیل، نەک بۆ ئازارکردنی فەلەستین، بەڵکو بۆ جولاندنی مەسەلەکە… هەرواش دەرچوو، بووە دانووساندان و پێکهاتن.
من لە وتار و گوتاری سەرکردەکان، ڕاستەوخۆ یان لە نێو دێڕەکان، ئەو پێشبینییانە دەبینم کە لەسەرەوە باسم کردن.
بەومەرجەی لە عێراق کارەسات و ڕووداوێک سەرهەڵنەدا، ڕیسەکە بکاتەوە خووری، وەک دووبار بوونەوەی بۆمبەکەی ڕەفیق حەریری لە لوبنان. یان درووست بوون کێشەیەک لە تورکیا یان ئێران.

فازیل شــەوڕۆ ــ دوبلن




خەتای کێییە؟… زانا ڕزاق   

سەرەتا زۆر کۆمەلگا هەن بوارانێکیشیان هەیە لەگەل بەڕێوەبەرانی و سەرپەشتیارانی ، لەهەمان کاتدا ئەوانەش بەهۆی یاسا و ڕێسای ئەو کۆمەلگایانە کار و پڕۆژە و شتانی تر جێبەجێ دەکەن ،بێگومان هەماهەنگیش هەیە .

خۆی ئەو ووڵاتانە و کۆمەلگایانە مرۆڤ وەک مرۆڤێکی ئەخلاقی کار دەکات یانی لە پێشتر کارەکە ئەوجا هەقی ماندووبوون و مادییەکە ،ئەوەش پەیوەندی بەئاستی تێگەیشتن و پەروەردەوەیە ،کاتێکیش ئاوا کار بکەن  و بزانن بۆچی کارەکە دەکەن ئاوا ئەنجام بەهۆی بۆچییەکە دەردەکەوێت.

یانی کاتێک بۆڕی ئاو چەندینجار دەشکێ  دەبێ بزانین ئەوە کێشە لە بەڕێوەبەرانی ئەو کارە و  پڕۆژەیە هەیە لەگەل کەمتەرخەمی لە چاودێری و نەبوونی سزا بەهۆی یاسای باشەوە چونکە، یەکەم پڕۆژەکە بە ملمڵانێ نەدراوەتە کەسەکە ئەویش بە ئارەزووی خۆی کار دەکات چونکە ترسی نیە ئەگەر خراپ کار بکات و ئەنجام خراپ بێت ئەوا پڕۆژەکانی لەدەست نامێنێت دەبێتە پڕۆژەی ئەوەی کار و پڕۆژە بە باشی دەکات.

دووەم چونکە ئەوانە پارەی زۆر لایان گرنگترە لە کارەکە هەر بۆیەش زوو زوو خراپ و تێدەچن یان کێشەی زۆریان بۆ دروست دەبێ.

سێیەمیش کاتێک بۆڕی یان هەر شتێکی تر وەک قیرتاو کردنی شەقام ،یان هەر شتێکی تر زوو خراپ و تێکدەچێ ئەوا زیاتر ئەوانە بۆ قازانجی زۆر کار دەکەن، کاتێکیش بۆ قازانجی زۆر کار بکەن ئەوا شتی هەرزان و خراپ  دەکڕن نەک بچن شتی ئەسلی و باش بکڕن ،بۆیە ئاوای لێدێت .

ئیدەی  ئەگەر بۆڕیەک دە جار بکشێت ئەوا دەبێ هەقی دەجار چاکردنەوەی بدەیتە ئەوانەی چاکی دەکەنەوە ،بێگومان بۆ هەموو شتەکانی تریش ئاوایە بەڵام کاتێک تۆ بۆڕیەکی چاک و باش یان بۆ هەر شتێکی تر لە شوێنەکە دادەنێی ئەوا خەرجی داهاتووشی کەم دەبێ چونکە زیانی زۆر نابێت و زۆر خراپ نابێ بەس ئەگەر خراپت دانا ئەوا زۆر خراپ دەبێ.

لەکۆتاییدا ئەو دوو جۆرە کامەی باشترە؟

22 7 2022




پاڵەوانێك لە دەرەوەی مێژوو… شیعر: مەولود ئیبراهیم حەسەن

دەردە دڵێك.. بۆ گیانی پاڪی ( مامۆستا عەزیز گەردی ) مامۆستاو برای ڕوحیم .
سەرەتای مانگی /٧ /٢٠٢٢ هەولێر

لە ئەفسانەیەڪی هاوبەشی ئازەری و ڪوردی دا پاڵەوانێك هەیە بە ناوی ( دومرلە سەرشێت ) ، ئەو پاڵەوانە وەختی مردنی دێت ، عیزرائیل لە شێوەی ڪۆتر لێی دێتە ژوورێ ، دومرلەسەرشێت دەیناسێتەوە و ڕادەڪێشێتە شیمشێری و دەڵی : هێی ..عزرائیل نەڪەی لێم بێیتە پێش دەنا بەم شمشێرە باڵت دەپەڕێنم ، من هێشتا زۆرڪارم ماوە بیانڪەم ! تۆ بڕۆ ڕوحی ئەوانە بڪێشە ڪە ڪارناڪەن ! یان ڪاردەڪەن و زیان بە مرۆڤ دەگەیێنن ! بڕۆ ..بڕۆ ڕوحی ئەوانە بڪێشە ڪە خۆشی خۆیان لە بەد بەختی ڪەسانی تردا دەبێنن !! من زۆر ڪارم ماوە بیانڪەم ! مامۆستا ( عەزیز گەردی ) ش زۆر ڪاری مابوو بیانڪات .
**
پاڵەوانێك لەدەرەوەی مێژوو..
مێژووێك
ڕووی نەداوەو نە نووسراوەتەوە
مێژووێك
نە بیستراوەو نە خوێندراوەتەوە
مێژووێك
لە هیچ مێژووێك ناڪات
لەو مێژووەوە دا
پاڵەوانێك هەڵڪەوتووە
لە هیچ پاڵەوانێك ناڪات
پاڵەوانێك
نە شمشێری دەم تیژی هەیە
سەران بپەڕێنێ
نە ڕمی نوك تیژی هەیە
ئەسپ و سوار پێڪەوە بسمێ
نەگورزی گرانی هەیە
دیواری قەڵایان بڕوخێنێ و وڵاتان داگیر بڪات
پاڵەوانێك
نە ڪیشوەران گەڕاوەو
نە لە دەریایان پەڕیوەتەوە
پاڵەوان چەندین قەڵای داگیرڪرد
**
پاڵەوانێك
لەماڵێڪی سادە
لە دایك و باوڪێڪی سادە
لە گوندێڪی سادە
لە ( بەحرڪە )یەڪی سادەتر(١)
بە سادەیی پێی خستە سەر زەوی
بەسادەیی زمانی گرت
بە سادەیی گەورە بوو
بەسادەیی زمانی دایك و باوڪە سادەڪەی فێربوو
هەر بە سادەیی
بە بەرزترین پلەی بەرزیی گەیی
**
پاڵەوانێك
زمان..نا
بنزاری بنزار
بنزاری دایك و باوڪە سادەڪەی
ڪرد بە چەڪی ژیان
بە چەڪی بەرگری
بە چەڪی تێڪۆشان
پاڵەوان ئەم چەڪەی ڪرد
بە چەڪی بەرگری لە میللەتەڪەی
بەو چەڪە بەگژ داگیرڪەر داهاتەوە
**
پاڵەوان ..ئەو زمانە بنزارەی ڪرد
بەزمانی شیعر
بەزمانی ئەدەب
بەزمانی زانست و لێڪۆڵینەوە
لەو زمانە قەڵایەڪی دروستکرد
قەڵایەك بەڪەس داگیر ناڪرێ
قەڵایەك بە هیچ ڪەس ناڕوخێ(٢)
قەڵایەڪ.. ئیتر بوو بە مێژوو
مێژووێك لەدەرەوی مێژوو
قەڵایەك دەستڪردی پاڵەوانێك
پاڵەوانێك لە هیچ پاڵەوانێك نەچوو
پاڵەوانێك لەدەرەوی مێژوو
مێژووێك لە دەرەوەی ڕوودان


پاڵەوانێك
لەسەرەتاوە پرسی بەڪەس نەڪرد
چاوی لە ڪەس نەڪرد
پشتی بەڪەس نەبەستا
پاڵەوانێك لە ڪەسی نەدەڪرد
هەر خۆی خۆی بوو پاڵەوان
پاڵەوان
پاڵەوانی مێژووێك بوو
لە هیچ مێژووێڪی نەدەڪرد


پاڵەوانێك
پاڵەوانێڪی ئەفسانەیی نەبوو
پاڵەوانێڪی بەرچاو بوو(٣)
ئەفسانەیەڪی پاڵەوان بوو
پاڵەوانێڪی بەرچاو
پاڵەوانێك لە دەرەوەی مێژوو
بەرچاوێك لە دەرەوەی ئەفسانە


ئەو پاڵەوانە
مرۆڤێك بوو لە پاڵەوانیەتی دا
ئەو پاڵەوانە
پاڵەوانێك بوو لە مرۆڤایەتی دا
ئەو پاڵەوانە
پاڵەوانێك بوو لە خزمەتڪردن دا
ئەو پاڵەوانە
خزمەتڪارێك بوو لە پاڵەوانیەتی دا
**
پاڵەوانێك
بەتەنیا هات و
بەتەنیا ڪاری ڪردو
بەتەنیاش ڕۆیشت
تەنیاتر لە تەنیایی
جێی هێشتین
بەرەو تەنیاییەڪی تر
**
پاڵەوانێك تەنیاو تەنیا
نا .. پاڵەوانێك لەشڪری وشەی لەبەردەست بوو
ڪێوی زمانی لە پشت بوو
پاڵەوانێك خاوەنی دەریای ڪلتوور بوو
پاڵەوانێك لە خەلوەتی خوێندنەوەو
لە ڪێڵگەی نووسینەوە
لە خەرمانەی بڵاوڪردنەوە دابوو


پاڵەوانێك بەسادەیی ژیا
بە سادەیی دەیخوارد
بە سادەیی دەیپۆشی
بەسادەیی دەژیا
بەسادەیی ڪاری دەڪرد
بەسادەیی داهێنانی دەڪرد
بە سادەیی قەڵای وشەی هەڵنا
قەڵایەك بە هیچ دیڪتاتۆرێك داگیرناڪرێ
بە هیچ بۆمبێك ناڕوخێ


پاڵەوانێك چەندین قەڵای داگیرڪرد
قەڵای زمان .. بەسادەیی
پاڵەوان پردی لە نێوان زمانەڪان دروستڪرد
پردی وشە
پردی ڪتێب ..
پردی وەرگێڕان
پاڵەوانێك بەسادەیی
وەرگێڕانی ڪرد بە وەرگێڕان
لێڪۆڵینەوەی ڪرد بە لێڪۆڵینەوە
پاڵەوانێك .. ڪۆڪردنەوەی ڪرد بە ڪۆڪردنەوە
پاڵەوانێك .. ڪۆڪردنەوەی ڪرد بە ڪتێب


پاڵەوانێك
ڪە دەچووە مەیدان
لەسەر لبادێڪی ڕووت
شانی دەخستە سەر بالیفێڪی تووك
لاپەڕەی سپی نە نووسراو
خۆی لە بەردەم نەدەگرت
وەك لەشڪرێڪی هەرگیز نەشڪاو
**
پاڵەوانێك
پێش ئەوی بمرێ
ئەو مەرگی ڪوشت
ئەگەر مردن نەمانی – جەستە – یە
ئەو ئاوی زیندووێتی – ناو – ی ڕشت
پالەوانێک پێش ئەوەی بمرێ ئەو مەرگی ڪوشت
**
پاڵەوانێك
عاشق .. عاشق تر لە هەرچی عاشق هەیە
عاشق بە وشە
عاشق بە ڪلتوور
عاشق بە زمان
پاڵەوانێك
عاشق ..عاشق تر لە هەرچی عاشق هەیە
عاشق بە نووسین
عاشق بە ڪتێب
عاشق بە وەرگێڕان
پاڵەوانێك یەڪەمجارە- داستانی عەشقی وشە – ی داهێنا
**
پاڵەوانێك
مامۆستای هەموو پاڵەوانان
مامۆستای هەموو مامۆستایان
مامۆستای هەموو نەوەڪان
پاڵەوانێك
مامۆستای هەموو پاڵەوانەڪان
پاڵەوانی هەموو مامۆستایان


پاڵەوانێك
ڪۆمەڵگا
مەدالیای شێتی ڪردە مل
عاقڵانە بەردەوام ڪاری داهێنانی دەڪرد
ڪۆمەڵگا
گۆشەی تەنیایی بۆ هەڵبژارد
عاشقانە بەردەوام بەڪۆمەڵ ڪاری دەڪرد
**
پاڵەوانێك
مێژوو دروستی نەڪرد
ئەو مێژوی دروستڪرد
مێژووێك
لە هیچ مێژووێك نەدەچوو
مێژووێك ڕووی نەداوە
مێژووێك نەنووسراوەتەوە
مێژووێك نەخوێندراوەتەوە
مێژووێك لە دەرەوەی مێژوو
**
پاڵەوانێك
چاوی بەسەر لاپەڕەی خوێندنەوە بوو
پەنجەی بە سەر وەرگێڕانی لاپەڕە بوو
دەستی لە گەرمەی چاپ دا بوو
عێزڕائیل بە شێوەی ڪۆتر نا
بە هەناسەیەك هەناسەی مەرگ
لە دەمیەوە چوو
لە لووتیەوە هاتە دەرەوە
پاڵەوانێك هێشتا ڪاری زۆری مابوو
ئەو پاڵەوانە عەزیزێڪی بێگەرد بوو
(گەردی )یەڪی پڕ عەزیز بوو(٤)
ئەو پاڵەوانە عەزیز بوو
ئەو پاڵەوانە لەدەرەوەی مێژوو بوو
ئەو پاڵەوانە ( عەزیز گەردی ) بوو
ئەو پاڵەوانە هه ر خۆی خۆی بوو
ئەو پاڵەوانە لە هیچ پاڵەوانێك نەدەچوو
**

تێبینی :
(1) بەحرڪە .. زێدی لە دایڪبوون و ژیان و نووسین و مەرگی مامۆستایە .
(2) لەم دێرە شێعرەدا بۆنی شیعرێڪی (فیردەوسی) دێت ڪە لە پەسنی ( شاهنامە ) دا دەنووسێ : ( قەڵایەڪم لە وشە دروستڪردوە بە باوباران لە نێو ناچێ )
(3) بەرچاو : من ساڵانێڪە ( بەرچاو ) لە بەرامبەر وشەی (واقیع) دا بەڪاردەهێنم .
(4) عەزیزگەردی : مامۆستا هه رچەندە نازناوی ( گەردی) لە ناوی ئەو عەشیرەتەوە وەرگرتووە ڪە خۆی سەربەو عەشیرەتەیە ، بەڵام؛ بە هیچ شێوەیەك لە ژیانی دا (خانی) مەزن گوتەنی: ( تەعەسوبی عەشیریی ) نەبووە، هەمیشە مرۆڤێڪی ڪـــــورد بوو




كۆڕه‌وی ته‌نیایی… ستار ئه‌حمه‌د

 

له‌ تیشكا خۆم بزر ده‌كه‌م
له‌ كه‌ناری ئه‌ستێره‌یه‌كا
ده‌چمه‌ تابلۆی تاریكییه‌وه‌
شه‌وه‌زه‌نگ ده‌مداته‌ ده‌ستی بێده‌نگی
په‌لكێشم ده‌كات , بۆ خۆزگه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی
رامووسان له‌ چرپه‌ی خۆر ده‌چنن
كانیه‌ك ماچده‌كه‌ن
لێویان له‌ ده‌روونی ته‌رمده‌كه‌وێ
ئه‌م هه‌واره‌ ره‌جمكراوه‌
چاوگی ئه‌نفال‌و ژه‌هرو خۆینه‌
بۆیه‌ گه‌واڵه‌یه‌ك به‌ سه‌رما بگرمێنێ
ده‌روونم بریسكه‌ ئه‌دات
گلێنه‌م ده‌بێته‌ قه‌زوانی سووتاو
به‌ بێده‌نگی له‌ ته‌نیایی ئاسمان ,
ژاكانی خاك ,
به‌ربوونه‌وه‌ی روحی ئه‌ستێره‌كان
زریانێك ده‌كه‌مه‌ كه‌پر ,
باڕه‌شتێك ناسنامه‌م لوولده‌دات
سه‌رابێك په‌نجه‌كانم ده‌كا به‌ گژی ده‌ستما
سه‌به‌ته‌یه‌ك له‌ هێشووه‌ وشه‌
له‌ سینه‌مدا ده‌ته‌قنه‌وه‌
ئه‌ی شنه‌ی ئارام‌و خوواوه‌ندی جوودایی
له‌ نێو سه‌مفۆنیای بێده‌نگیا
به‌ پاكی ئاشنامبكه‌
گڤه‌ی ئه‌م ده‌نگه‌ له‌ هه‌ناوما شیكه‌ره‌وه‌
چیتر مه‌مده‌ره‌ ده‌ستی قه‌ده‌ری ئاوه‌وه‌
له‌ ژوانگه‌ی خنكانێكا به‌ مردن بسمیلمكه‌
من له‌ گوناه‌ هه‌ڵكێشراوم
له‌ به‌رائه‌ت ده‌سرازه‌یان بۆ چنیوم
تازه‌ له‌سه‌دا تێناگه‌م
ماڵه‌كه‌م له‌ گۆڕی غه‌ریبان كپتره‌
له‌ كوێ له‌م سه‌فه‌ری عه‌شقه‌
به‌ گرمه‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌ور ,
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك رادێم
به‌ حه‌وت ئاسمانه‌وه‌ , له‌ شیله‌ی حه‌زێكا دانامركێم
بۆ به‌م سووتانه‌م له‌ خۆرم نزیكده‌كه‌یته‌وه‌
له‌ به‌رامه‌ی گڵ‌و باران دامده‌بڕێنی
ئه‌م عومره‌م له‌ خه‌ڵوه‌تی ده‌روێشان درێژتره‌
ئیتر بۆ ده‌فی دڵم ئه‌ده‌یت به‌ شانی رووباردا
به‌رامبه‌ر زریان‌و ره‌هێڵه‌ یه‌قینم پێده‌دوڕێنی
من دڵنیام , ئه‌م هه‌وره‌ پاڵتۆی گژو گیایه‌
چیاش برسێتی به‌ كوڵمی ئاونگێك ده‌سپێرێ
دیرۆكی ئێمه‌ی نوسیوه‌ته‌وه‌
له‌ باده‌ی شه‌ودا ده‌نگه‌كان به‌ گوێمانا ده‌دات
بۆیه‌ له‌ خۆم بێزار بم , ترس ده‌بێته‌ زایه‌ڵه‌ ,
كۆڕه‌وی ته‌نیایی به‌ ده‌روونمدا ده‌گوزه‌رێنێ
په‌لكه‌زێڕینه‌ روومه‌تم ده‌كاته‌ په‌راوێزی تابلۆكان
پاشماوه‌ی ده‌نگه‌كان ئامێته‌ی روحم ده‌بن.

ستار ئه‌حمه‌د




بەتوندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژیـیە تیرۆریستیـیەی حکومەتی ئەردۆگان و سوپاکەی دەکەین بەرامبەر گەشتیاران لە هاوینەهەواری (پەرەخێ).

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

ئەمڕۆ (٢٠-٧-٢٠٢٢) حکوومەتی ئەردۆگان و هێزە سەربازیـیەکانی کۆمەڵکوژیـیەکی تری تیرۆریستیـیان لە دژی دانیشتوانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، ئەمجارەیان لەسەر هەمان ڕێچکەی داعش و ئەلقاعیدە، دژی گەشتیارانی بێتاوان و منداڵەکانیان کە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە هاتبوون بە هیوای چەند ڕۆژێک چێژوەرگرتن لە کەش و هەوایەکی سەلامەت لە هاوینەهەواری (پەرەخێ) لە زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامدا هەشت هاوڵاتی گەشتیار گیانیان لەدەستدا کە مناڵیشیان لەناودایە و بیست و چوار کەسیشیان بریندار بوون.
هەر لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە، هێزە سەربازیەکانی تورکیا و بنکەکانی لە هەرێمی کوردستاندا جێگیربوون و بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوان دژی هاوڵاتیان؛ لە ڕێگەی هەڵمەتی سەربازی و بۆردومانی تۆپخانە و پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر گوند و شارۆچکە جیاوازەکان و زەویوزاری ناوچەکە، ئەمە جگە لە بڵاوکردنەوەی تۆڕێکی ئەختەبوتی لە سیخوڕ و بەکرێگیراو لە لایەن حکومەتی تورکیاوە لە ناوچەکە و ئەنجامدانی تیرۆر، هەموو ئەمانە بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەم حیزبە لە ناوچەکەدا.
ئەوە ستڕاتیژی فراوانخوازانەی سەربازی دەوڵەتی سەرمایەداری تورکیا و حکومەتە ناسیۆنالیستە – ئیسلامی و شۆڤێنیستیـیەکەی ئەردۆگان و بەرژەوەندیـیە جیۆ-پۆلەتیک و جیۆ-ئابوریـیەکانیـیەتی کە لە پشت ئەم کردە سەربازیـی و دەستێوەردانانەیە، نەک هەر لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە لیبیا و سوریا و لە زۆر وڵاتی تری ناوچەکەش.
دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە عێراق و پەلامارە سەربازیەکانی و تاوانە قێزەون و ئاشکراکانی لە پشتیوانیکردنی داعش و هێزە تیرۆریستیـیەکانی تر، تەنیا درێژکراوەی ئەو سیاسەتە فراوانخوازە ئیمپریالیستیـیەن، کە نەک هەر وا دەڕوانێت بۆ مەیدانی سیاسیی عێراق و قەیرانە خنکێنەرەکەی کە هەلێکی گونجاوە بۆ دەستێوەردان، بەڵکو وەک باقی هێزە ناوچەیی و ئیمپریالیستییەکانیش لە پێشبڕکێیەکی دڕندانەدایە بۆ دەستکەوتی ئابووری و هەژموونی سیاسی و سەربازی لە سەراسەری عێڕاقدا، ئەویش لەسەر حیسابی بەکۆیلەکردنی سیاسی کۆمەڵگا و بەهەژارکردنی جەماوەر.
ڕێگریکردن لە دەستێوەردان و تاوانەکانی تورکیا لە عێراق، هەروەها ڕێگریکردنیش لە دەستێوەردان و ئەنجامدانی تاوان لە عێڕاقدا لە لایەن باقی وڵاتانی تری ئیمپیریالیستی و ناوچەیی وەک ئەمریکا و ئێران و سعودیە و هاوشێوەکانیان، بەندە بە بەهێزکردنی خەباتی شۆڕشگێرانەی جەماوەری و هەنگاونان بەرەو کۆتاییهێنان بەم سیستەمە سیاسیـیە گەندەڵەی ئێستا لە عێراقدا.
ئەمە و لە تورکیاش ڕێگای ڕزگاری چینی کرێکار و زەحمەتکێشان و ئازادیخوازان لە کۆت و بەندی سەرمایەی تورکی و نوێنەرە سیاسیـیە فاشیستەکانی، بریتیـیە لە ئاراستەکردنی نوکی ڕمی خەباتیان دژ بە دەوڵەتی بۆرژوازی تورکیا و حکومەتە ناسیۆنالیستە-ئیسلامیـیەکەی و دژ بە سەرکەشی و تاوانە سەربازیـیەکانی لە دەرەوەی سنورەکانی.
(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق) لە کاتێکدا سەرەخۆشی گەرم و دڵسۆزانە لە کەسوکاری گیانبەختکردوانی ئەم تاوانە تیرۆریستیـیە دەکات، و هاوبەشی ئازارەکانیانە لەم کاتە سەختەدا، بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە تاوانکاریـیە بە ئەنقەستەی حکومەتی شۆڤێنیستی ئەردۆگان دەکات لە هاوینەهەواری (پەرەخێ)، هەروەها ئیدانەی هەڵوێستی شەرمەزارانەی حکومەتی عێراقیش دەکات لەئاست ئەو تاوانەدا.
ئەمە و (ڕێکخراوی بەدیل) داوا لە جەماوەری عێراق دەکات دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان هەڵبڕن دژ بەم تاوانە قێزەونە، وە بانگەوازی جەماوەری کرێکار و ئازادیخوازیش دەکات لە تورکیا کە ڕووبەڕووی تیرۆری دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ئەو تاوانەشی لە (پەرەخێ) بوەستنەوە.

٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٢




جیاوازی رۆژی 14 تەمموز لە نێوان عیراق و فەرەنسادا… ئەردەڵان عەبدوڵڵا

یەکێک لەو رۆژانەی ساڵ کە دوو شۆڕشی گەورەی تێدا روویداوە 14 تەمموزە. لەم رۆژەدا لە دوو وڵاتی جیهان یەکێکیان لە خۆرئاوا و ئەوی تریشیان لە خۆرهەڵات، دوو شۆڕشی گەورە روویدا. یەکەمیان فەرەنسایە کە لە 14 تەمموزی 1789 شۆڕشی گەورەی فەرەنسا بەرپا بوو، کۆتایی بە حوکمی پاشایەتی هێنرا و کۆماری فەرەنسا دامەزرا. دووەمیان لە عیراق بوو، کاتێک لە 14 تەمموزدا کۆمەڵێک ئەفسەری عیراقی بەسەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم، کودەتایەکی سەربازیان کرد و کۆتاییان بە رژێمی پاشایەتی هێنا.
دیارە 14 تەمموز لە فەرەنسادا رۆژێکی ئێجگار تایبەتە و بە رۆژی نیشتمانی دادەنرێت، وەکو خۆیان دەڵێن « لو کەتۆخز ژوویە Le quatorze juillet «، تەنها رۆژێکی نیشتمانی ئاسایی نییە، بگرە لە زۆربەی شارو شارۆچکەکاندا، جەژن و ئاهەنگی تایبەت ساز دەکرێت، لە پاریسی پایتەختیشدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و زۆرجاریش هەندێک میوانی بیانیش،مانۆڕێکی سەربازی لە شەقامی شانزە لیزی نمایش دەکرێت.
ئەو ماوەیەی لە فەرەنسا بووم، هەستم کرد کە 14 تەمموز بەلای زۆربەی فەرەنسییەکانەوە زۆر گرنگە، بەپێچەوانەی ئێمەوە. دیارە ئەوانیش ناهەقیان نییە، چونکە لەم رۆژەدا فەرەنسییەکان بڕیارێکی دەستەجەمعیان داو پەلاماری قەڵای باستیلیان دا، کە بەدناوترین زیندانی فەرەنسا بوو، بەم شێوەیەش کۆتاییان بە حوکمێکی پاشایەتی خراپ هێنا، کە تێیدا وڵات لەلایەن پاشا و دەستەبژێری ئەرستۆکراتیی و زانایانی ئاینەوە بە خراپترین شێوە بەڕێوە دەبرا، تاکی فەرەنسی بەتایبەتی چینی جووتیاران و کرێکاراکان و زەحمەتکێشانی فەرەنسا، رەوشی ژیانیان زۆر خراپ بوو حیسابی کۆیلەیان بۆ دەکرا. لەرووی ئازادیشەوە کەس بۆی نەبوو بچووکترین رەخنە یان ناڕەزایی دەرببڕێت. دەتوانین ساڵانی حوکمی پاشایەتی فەرەنسا لە وتە بەناوبانگەکەی لویسی 14 کورت بکەینەوە ، کاتێک وتی: من دەوڵەتم، L›etat, c›est moi « ئەم پیاوە ماوەی 54 ساڵ حوکمی فەرەنسای کردووە.
هەرچەندە لە پاش شۆڕشەکە، فەرەنسا بۆ ماوەی چەند ساڵێک رووبەروی پێشویی و نائارامی بۆوە، دواتریش سەردەمی دیکتاتۆری ناپۆلیۆن دەستی پێکرد، بەڵام گرنگترین شت لەم شۆڕشەدا ئەوەبوو، کە دەستوورێکی مرۆڤدۆستانە جێبەجێکرا، کە تێیدا هەموو هاووڵاتیانی فەرەنسا بەیەک چاو سەیر دەکرێن و کۆتایی بە حوکمی پادشایەتی و ئەرستۆکرات و زانایانی ئایینی هێنا. هەروەها هاووڵاتیانی فەرەنسا تاڕادەیەکی باش هەوای ئازادییان هەڵمژیی و لەرووی بژێوییشەوە، ژیانیان بەرەو باشی هەنگاوی نا. جگە لەوەش ئەم شۆڕشە بووە داینەمۆیەک بۆ هەموو گەلانی تری جیهان بەتایبەتی ئەوروپا کە شۆڕش لە دژی رژێمە کۆنەپەرستەکان بکەن.
بەڵام لە عیراقدا ئەم رۆژە هەرچەندە بە رۆژێکی نیشتمانی دادەنرێت، بەڵام لەناو زۆربەی خەڵکیدا نەبۆتە مایەی خۆشیی و کامەرانی، بگرە بە پێچەوانەوە بەلای هەندێک کەسەوە رۆژێکی شوومە، زۆرکەس پێیان وایە لەپاش نەمانی پاشا، عیراق ئارامی بەخۆوە نەبینیوە. راستییەکەی ئەگەر بە چاوێکی بێلایەنییەوە سەیری ئەم رۆژە بکەین، دەبینین عیراق لە سایەی شۆڕشەکە و سەرۆکایەتی قاسمدا، کۆمەڵێک هەنگاوی باشی ناوە، لەوانە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باش بە هاووڵاتیان بەتایبەتی لەرووی خوێندن و پەروەردە و تەندروستیی و خانووبەرەو رێگاوبانەوە. کە ئەمەش بۆ چینە هەژارەکان گرنگ بوو، لەهەمووشی گرنگتر یاسای چاکسازی زەوی دانا، هەرچەندە ئەمە لە کوردستاندا رووبەڕووی ناڕەزایی دەرەبەگ و ئاغاکان بۆوە، دواتر بزووتنەوەی چەکداری روویدا، کە پاشتر ناوی لێنرا شۆڕشی ئەیلول. لەهەمووی گرنگتر بۆ ئێمەی کورد، ئەوەبوو کە یەکەمجار بوو کە حکومەتی عیراق دان بە بوونی کورد بنێت و بڵێت کورد و عەرەب هاوبەشن لەم وڵاتەدا، ئەمەش لەو کاتەدا زۆر گرنگ بوو نەک بۆ کوردی عیراق بگرە بۆ کوردی پارچەکانی تریش، چونکە لە ئێران و تورکیا، نکوڵیان لە بوونی کورد دەکرد.
بەڵام نابێت ئەوەشمان لەیادبچێت، کە قاسم و هاوڕێکانی سەرەتایەکی خراپیان لە ژیانی سیاسی عیراق دەستپێکرد، کاتێک سوپا دەستێوەردانی لەژیانی سیاسی کرد، کە پاشتر چەندین کودەتای خوێناویی بە دوادا هات و قاسمیش خۆی بووە قوربانی کودەتای سەربازیی. جگەلەوەش عیراق لە سەردەمی پاشایەتیدا، ژیانێکی تاڕادەیەک پەرلەمانیی و دەستووریی و ئازادی سیاسیی هەبوو، هاتنی حوکمی سەربازیی کۆتایی بە ژیانی سیاسی عیراق هێنا. تاکی عیراقیش لەسایەی پادشایەتییدا، ئازادی زیاتر بوو.
ئەم رۆژە بەلای خۆشمەوە تایبەتە، چونکە 14 تەمموز رۆژی لەدایکبوونی هەردوو برای ئازیزم کاک ئازاد و ئاواتە، هیوای تەندروستیی و بەختەوەریان بۆ دەخوازم. زۆرجار کە لە فەرەنسا بووم، بەلای هاوڕێ و دۆستە فەرەنسییەکانمانەوە ئەمە شتێکی ئاسایی نەبوو. راستیەکەشی ئەوەبوو لەگەڵ بەرپابوونی شۆڕشی 14 تەمموزدا خۆشیی و شادیی بەشێکی زۆری عیراقی گرتەوە، لەوکاتەدا حزبی شیوعی هەوادار و ئەندامی زۆری هەبوو، ئەوانیش پشتگیریی ئەم شۆڕشەیان کرد. ئەم خۆشیی و شادیشەش شارۆچکەی تەوێڵەی گرتبۆوە، هەرچەندە باوکم بازرگانێکی ئاسایی بووەو تاقەتی سیاسەتی نەبووە، بەڵام ئەویش کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەو خۆشییە گشتییەوە، بۆیە لەو ساڵەدا واتە 1958 دا ناوی یەکەم کوڕی دەنێت ئازاد. ساڵی پاشتریش واتە 1959 دووەم کوڕی ناو دەنێت ئاوات، چونکە لەوکاتەدا هێشتا خەڵکی بەوپەڕی خۆشیەوە باوەش بۆ ژیان دەکەنەوە، هەریەکە و خەون و ئاوات و ئومێدی زۆری هەبووە بە ژیان. بەڵام بەداخەوە پاش چەند ساڵێک، شۆڕش و قاسم لای خەڵکی خۆشەویستیان نامێنێت، بەمشێوەیەش خەون و ئاواتەکانیش نامێنن.




ئیسلام ی درۆگ… کاوە جەلال

گۆتە بەناوبانگەکەی مارکس کە دەبێژێت “ئایین ئۆپیومی گەلانە”، پێویستە ڕاڤەبکرێت. ئێمە لێرە ئایینمان وەک ئۆپیوم، کەواتە وەک درۆگ هەیە، لێرەشدا ئاشکرایە درۆگ ئەوە نییە کە کوردەکانی ئێراق بەهەڵە کردوویانە بە “مادەی هۆشبەر”؛ درۆگ هۆش نابات، بەڵکو بەرینی دەکات و هاوکات ڕەوشەکانی تیژ و ڕۆشن دیاردەهێنێت – وێنەییانە؛ درۆگ هەروەها شیمانەی وێناکردن لە وێنای ئەندێشێنراوەوە هەڵدەزنێنێت. بەرینکردنی مەودای هۆش، گەش دیارهێنانی وێنەییانەی ڕەوشە ناخەکییەکان کە وەکو دی چەپێنراون، پێکەوە ئاڵۆزکاون، بەپاڵ یەکدییەوەن، بەڵی تەنانەت بوون بە گرێ، گەلێک پزیشکی پسیکۆیی یان تەنانەت پسیکۆلۆگ وەک ئارامبوونەوەی ژیانی ناخەکی دەیانبینن، بۆیە بۆ نموونە درۆگی “ئێل ئێس دێ” کە لە بنەڕەتدا یاساغە، بۆ چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشیی سەختی پسیکۆیی بەگەڕ دەخەن. ئەوان بەم دەستوێژە دەیانەوێت گرێ ناخەکییەکان بکەنەوە تاکو نەخۆشەکان بە ڕەوشێکی ئارامی ناخەکی بگەیەنن و وردتر کێشە خۆییەکانیان ببینن، بەمەش بەسەر دەردەکانیاندا زاڵ ببن.
هەروەها ئایین وەک هەبوویەکی ڕەوانی کە بەزۆریی هەڵبەستڤانییانە دادەڕێژرێت و حیکایەتی زۆر لەبارەی ئیماندارانی پیاوچاک لە ئەمدنیا و ژیانی ئەودنیایی لە خۆ دەگرێت، ئەوجا ڕێنوماکانی لە ڕستەدا تۆماردەکرێن، لە ڕوانگەی مارکسەوە هەمان رۆڵی درۆگی ماتەری وەردەگرێت، هێندە نەبێت کە ناشێت ئەم درۆگە وەک دەستوێژی تێڕاپی بەگەڕبخرێت، بەڵکو مرۆڤ لە خۆی نامۆ دەکات. ئایین کە بە داڕشتنی هەڵبەستڤانی و ڕێنوماکانی وەک کەتوارێکی ئۆبژێکتیڤی بە مرۆڤان دەدرێت، لە دەرەوەی مرۆڤەوە پەرە بە توانستی وێناکردنەکانی هۆشی ئەو دەدات، بەڵێ ئەو تەنانەت دەتوانێت بە ئەوپەڕی ڕۆشنی وێنای ژیان و ڕابواردنی خۆی لەتەک حۆرییەکانی ئەودنیادا بکات. گەردووندیدیی هەڵبەسڤانیانە داڕێژراو، حیکایەتگەلی تۆمارکراوی نێو کتێبەکان یان زارەکییانە گێڕراوەکان، دەشێت بەگوێرەی توانست و لێهاتوویی هۆشەکییانەی مرۆڤێک بخرێنە شێوەی هۆنینەوەی وێنەییەوە – بەگشتی هونەرەوە. ئەمە لە کۆمەڵە سەرەتاییەکاندا کە پەیکەری خوداکانی خۆیانیان بەزەبەلاحی دەسازاند (هێگل)، یان لە هەندێک کولتووردا کە دابی وێنەسازییان هەیە، بۆ نموونە کولتووری ئەوروپای کریستیانی، دەشێت لە هونەری بە خۆ تایبەتیاندا بەرجەستە ببێت. بێگومان حیکایەتە وێنەییەکان، داڕشتنی وێنەی شەهیدەکان، لە کولتووری ناوبراوی بەم چەشنەشدا هێشتا هەر لە لایەن نوێنەرانی ئایینەکەوە کارایی ڕێنومایان پێدەدرێت، بۆ نموونە جەختکردن لە داڕشتنێکی دیتەنییانەی سزا و پاداشتی خودایی لە ئەودنیا وەک دەستوێژی بەئاگاهێنانی ئیمانداران لە فرمانەکانیان دادەنێن.
هەروەها خۆرهەڵاتی ئیسلامیش تایبەتمەندی خۆی هەیە لە وێناکردندا. بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە تەنیا ئەوە گەرەکی بایەخپێدانە کە لێرە جڵەوی وێناکردنە ئایینیەکان بەردەدرێت، کە ئاشکرایە ئەوە ئەدگارێکی توانستی وێنا-کردنەوەی مرۆڤییە. لەم پەیوەندییەدا گەرەکە کەوانەیەک بکەینەوە و تێیدا ئاماژە بۆ وێناکردنێکی ترادیسیۆنیانەی حیجازی بدەین کە گەلانی دیکەی موسڵمانبوو نایناسن: ئیسلام وەک ئایینێکی ئارەبی-حیجازی “پەری” ناناسێت کە بۆ نموونە لای گەلانی ئێرانی و ئەوروپی وێنادەکرێت، بەڵکو لەپاڵ شەیتاندا تەنیا “جن” دەناسێت کە دەشێت مرۆڤ بکات بە “مەجنون”. ئەرەبەکان بۆ نموونە “ئێلبە” پەرییەکانی فیلمی “The Lord oft the Rings”یان وەرگێڕاوە بۆ “جن”. لێرەدا گەرەکە ئەو پرسیارە بهێنینە نێوانەوە کە داخۆ تا چەند وەرگرتنی تاکلایەنەی ئیسلام لە دەرەوەی کولتووری سەرچاوەیی خۆی سەرجەم ئەفسانە و پێشبینییە میللییەکانی ئەو گەلانەی دی لەکاردەخات یان تەنانەت لەناودەبات.
کێشەیەکی دیکەی کرۆکیتر لە وێناکردنی کولتووریانەی تایبەت ئەوەیە کە لە ئیسلامدا قورئان وەک پەیڤی خودایی دادەنرێت، بۆیە بەندەی بڕواهێناو بە ئایینەکە هیچ شیمانەیەکی خوێندنەوەی ڕەخنەیی تێکستەکانی نێو قورئانی نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕەهان، کەواتە لەبەر ئەوەی لە ئەو سەربەخۆن، ئەوا دەبێت خۆی بخاتە ژێر ڕکێفیانەوە و دەرخیان بکات، کە ئیدی بە هێزی ڕەهایەتییان وێناکردنەکانی ئەو لە هەر سنوورێکی شیاو تێدەپەڕێنن، بەڵێ چالاکوانانی ئایینی بێمەغزاترینی حیکایەتەکان کە گۆیا پەرجووی خودایین، وەک دەستوێژی سڵەماندنەوەی مرۆڤان وەردەگرن. ئاشکرایە لە پشت ئەم بەدکارییەوە مەبەستێک خۆی مەڵاسداوە: ئەوان دەیانەوێت خۆیان و دەسەڵاتیان بە سەرجەم ئیمتیازاتە مادی و ڕەوانییەکانییەوە بپارێزن، تەنانەت پەرەی پێبدەن، لێرەشدا زۆر ئاسان بۆ خاتری مەرامەکانیان دەبن بە “درۆزن”. وەلێ جێی سەرنجە، کە لەبەر ئەوەی ئایینی درۆگ وێناکانی ئەوانی لای خۆیان کردووە بە کەتوارێکی یەکەمین پێش کەتواری جیهانی کردەکی، کەواتە ئەوانی لە خۆیان و مرۆڤان و جیهان نامۆکردووە، یان – ئەمەش زۆر شیاوە – لەبەر ئەوەی ئەوان مەبەستمەندانە حیکایەتەکان بەگەڕ دەخەن تاکو پێگەی خۆیان بپارێزن و تا بشێت لە دەسەڵاتی پتری ئاییندەییان نزیکبکەونەوە، ئەوا لە درۆکردندا تووشی ئازاری ویژدان نابن. درۆ بۆ ئەوان ئاساییە، تەنیا دەستوێژی مەرامی خۆییە. گرنگ ئەوەیە کە تا بشێت لایەنگران لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، یان کەسانی دی بە سڵەماندنەوەیان لە غەزەبی خودایی بەلای خۆیاندا ڕابکێشن.
لە ڕووی تیۆرییەوە بڕوانین، کەواتە بەدەر لە کولتووری بەدەویانەی نیمچە دورگەی ئەرەبی بە مۆرکەکانییەوە، وەک تاڵانچێتی و شەهوانییەت و پیسوپۆخڵی، ئیسلام وەک ئایین دەیەوێت تا ڕادەی شیان مرۆڤێتیی کەسان هەڵبگرێت (نەفی بکات / نێگاسیۆن) تاکو بییانکات بە ئیمانداری بێپرسیار. لێرەدا دەگەینەوە بە گەڤەکەی مارکس: درۆگ، جا ئۆپیوم بێت یان ئایین، مرۆڤ لە خۆی وەک مرۆڤ نامۆ دەکات و ئیدی ناتوانێت خۆی وەک بوونەوەرێکی نێوجیهانی دەرک بکات کە پێداویستییە مرۆڤییەکانی گەرەکی ساتارکردنن، بەڵکو وێناکانی نێو هۆشی سەروەری بەسەریدا وەردەگرن، کە بێگومان، لێرەشدا دەگەین بە فرۆید، پێداویستییە مرۆڤییەکانی لەکارناخەن، بەڵی نایان سڕنەوە، بەڵکو ئەو خۆی تەنیا دەیانچەپێنێت: دەیان چەوسێنێتەوە و تا بکرێت لە ئاگایی دەریان دەکێشێت، وەلێ لەبەر ئەوەی پێداویستییە مرۆڤییەکان شیاوی سڕینەوە نین، ئەوا هێشتا هەر وەک چەوسێنراوە بەردەوام لە جموجوڵدان و بەئاگا یان بێئاگا دەرووی دیکە بۆ خۆ-دەردان دەبیننەوە.
پرسیار ئەوەیە کە داخۆ دەبێت ژیانێکی نێو درۆ و حیکایەتی پووچ چە بەهایەکی هەبێت؟ ئایا ئەوە بۆ خاتری ئەودنیا؟ وەلێ دەبێت ئەودنیای پێشبینیکراوی خودایی کە لە توانستی وێناکردنەکانی مرۆڤەوە زیتکراوەتەوە، چی بێت کە تێیدا جێی درۆزن و چەوسێنەر، سەبایاگر و کیژ-فڕێنەر، کییناوی و دڵ-پیس، بێتەوە؟ ئەوجا گەر زاتێک ئەوە قبووڵ بکات، ئایا ئەو خودایە؟ لە بنەڕەتدا تا ئەمڕۆ، بەڵێ ئەمڕۆ بەتایبەتی، یەکێک لە گرنگترینی ئەرگومێنتە فەلسەفەییەکان بۆ نەبوونی خودا ئەوەیە کە لە جیهاندا بێدادی، جەنگ و کوشتنی بێگوناهان، لافاو و بۆرانی شار و گوند وێرانکەر، هەن. جگە لەوە خودایەک کە ڕێ بدات پووچێتی و بێمەغزایی بخرێنە سەر کاغەز، ئەوجا ڕاڤەی درۆزنانەی تۆمارەکانی سەر کاغەز قبووڵ بکات و ڕێزی ئەندێشەی جڵەوبەرداوی درۆزنان بگرێت تەنیا بۆ ئەوەی لایەنگرانی ئایینەکە چەندێتییانە پەرەبسێنن، نابێت بپەرسترێت، کەواتە چۆن مرۆڤ ئەو جۆرە خودایەی ئافراندووە (خولقاندووە)، گەرەکە ئەلتەرناتیڤی ئەو بئافرێنێت یان ئیدێی فرەخودایی بهێنێتەوە نێوان، کەواتە گەر پێویست بێت، یان گەر مرۆڤ پێویستی بە خودایەک هەبێت، دەبێت گریمانەی خودای دیکە بکات.
گەرچی ئەم هەڵوێستە دژبەری هۆنینەوەی ئافرێنەرانەی زاتێکە کە بێدادی قبووڵ دەکات، کەواتە گەرچی بەدئافرێنراوەکەی (مەخلوقە نالەبارەی) مرۆڤ دەداتەوە بە ڕووی ئەو خۆیدا، هێشتا هەر بەندین بە پرسێکی تایبەتی کولتوورییەوە: ئێمە لە خۆرهەڵاتی “هەزار و یەک شەوە”ین، لێرەشدا مەبەستی ئەم ئاماژەدانە “تەنیا” ڕوودەکاتە جۆری کولتووریانەی هۆنینەوەی حیکایەت. حیکایەتەکان سەر بە هەمان کولتووری هۆنینەوەن، کە بێگومان لە لایەنی خۆیانەوە پتر بەرهەمی ترس و تۆقینن، جا ئەوە ترس و تۆقین بێت لە وێنا سەروەرە ناخییەکانی خۆ یان لە ڕەوشی کەتواریانەی خەڵکی دەڤەرە کولتوورییەکە. هۆنینەوەی درۆزنانەی خۆرهەڵاتی بە مەبەستی سیاسی ئەنجام دەدرێت و داواکاریش بۆ قبووڵکردنی بەرزدەکرێتەوە. چالاکوانانی ئایینیی ئەمڕۆ کە هەیەپارێزن، هاوکات لەو ڕووەوە “پاشڤەروو”شن (ڕێئەکسیۆنێرن) کە ئەوان لەم سەردەمەی تەنگژەی ئاییندا ڕووەو ڕابردووی پێشبینیکراوی دوور وەردەچەرخێن: “دەگەڕێنەوە” بۆ لای بەدەوییە حیجازییەکانی سەرەتاکان و ئیدیالیزەیان دەکەن (هەڵیان دەزنێنن بۆ سەر ئاستی مرۆڤی بێخەوش و بێگەرد)، واتا ئەو پیاو (و ژن)-انە وەک نموونەی ژیانی سەردەم وەردەگرن کە کاتی خۆی قەنگ بووبوون بە بۆگەنی گوو، میز و چڵک و شەهوەت. ئەوان لەم وەرگرتنەی هەڵوێستدا “مێژوویەتی هەڵدەگرن” (نەفی دەکەن / ناهێڵن)، چونکە بەدەوییە بۆگەنەکەی بیابان کە گۆیا سەحابەیە، بە ئیدیالیزەکراوی دەهێننە نێو هەنووکەوە، یان بە شێوەیەکی دیکە بدوێین، مرۆڤانی ئەمڕۆ دەبەن بۆ لای ئەو نموونە گوواوییانە، ئەوەش بۆ خاتری ڕزگارکردنی کولتوورە ئایینییەکە لە تەنگژەکانی ئەمڕۆی، بەتایبەتیتریش لەوە، ڕزگارکردنی کولتوورەکەی لە باڵادەستیی هزری و کولتووری و زانستیی خۆرئاوا، یان تەنانەت پێشاندانی باڵادەستیی کولتوورەکەی خۆی بەسەر ئەوەی خۆرئاوادا. بە چی؟ بە هۆنینەوەی درۆ. وەلێ پرسیار ئەوەیە کە ئایا دوو سێ وشەی لە کۆنتێکست دەرکێشراوی نێو قورئان چە پەیوەندییەکیان بە ئینجازەکانی تەلەسکۆپی جەیمس وێبەوە هەیە؟ ئایا درۆی وەک: “گەرمای هاوین هەناسەدانی دۆزەخە”، “ڕاگرتنی جنۆکە لە ماڵدا جائیز نییە”، چیی دیکەن جگە لە دەربڕینی پڕوپووچ؟ ئایا لەبەر چە هۆیەک ئەو خوێندەوارە هزرکردووە ئایینییانە ناوێرن خۆیان بە هەڵبەستە کییناوی هۆنراوەکانی ئاییەنەکەیانەوە خەریک بکەن؟ بۆ نموونە هەڵبەستی “تەبەد یەدا ئەبی لەهەبین وە تەبەد ما ئەغنا …”؟ ئاخر لە ڕەوشی بەم چەشنەدا مرۆڤی سەرڕاست، کەواتە خوازیاری ڕاستبێژی، هەرگیز لەو پرسیارە ڕاناکات کە داخۆ خودا، کە بەگوێرەی پێناسەکەی ئەلکەمالە و ئەلکەمالیش سینۆنیومی ئەلجەمالە، گوزارشتی ئەوهای لێبووەشێتەوە! وەڵامی پرسیاری بەم چەشنە بە سەفسەتە (بەهێزی وشەی زارەکی) نادرێتەوە، بەڵکو دەبێت هەڵبەستەکە وەک تێکستێک دابنرێت کە مرۆڤ (فێنۆمێنۆلۆگییانە بدوێین) لە هەردوو تەوەری فیزیکی (وشەیی) و پسیکۆییەوە (دەربڕراوی نێوەرۆکییەوە) پێوەی خەریک ببێت.
سەفسەتە دەتوانێت هەموو سنوورێکی بێژتن ببەزێنێت، بەڵێ، زاری جڵەوبەرداو دەتوانێت گەلێک سانا هەر شێوەیەکی پاساوی وشەیی وەک وەڵام ڕابگەیەنێت، وەلێ ئێمە لێرەدا دەکەوینە بەردەم ڕاستگۆیی و درۆزنی، بەردەم توانستی مرۆڤی بۆ پەیڤینی دروست و نادروست. لە ڕووی مۆرالییەوە بڕوانین، دەبێت ببێژین کە مرۆڤ مافی نییە درۆ بکات. کەواتە لێرەدا بەر زەین و کرداری نێوجیهانیی مرۆڤ دەکەوین: زەین لەنێو سنووری دیاری خۆیدا دروست هەر ڕەوشێک دیاری دەکات و نابێت ئەو سنوورە بە توانستی وێنا و ویست ببەزێنرێت. ئەوجا لۆگیکییانە بڕوانین، دەبێت ببێژین کە مرۆڤ بۆی نییە نادروست بئاخڤێت. شاخ لوتکەی هەیە، گرد نزیکەی کەوانەیی کۆتایی دێت، کەواتە ناشێت وشەی شاخ بۆ گرد بەکاربهێنرێت. دەشت کەم یان زۆر تەختە، وەلێ ناوچە گردەڵانەکانی باشووری کۆیە دەشت نین، کەواتە ناتوانین ببێژین “دەشتی کۆیە”.
ئێمە بێگومان لەم پەیوەندییەی درۆزنانی حیکایەتچیدا لای باشنیازان نین. دەربڕینەکەی مارکس ئایین بەگشتی وەک درۆگ بۆ هەڵگرانی دادەنێت، واتا ئەو بە جیاوازیکردنی ئیدیۆلۆگییانەی باشنیازان و بەدنیازان تایبەتێتیی پێنەداوە. مارکس دەیەوێت ببێژێت، کەسێتییەک کە بە ئایینی درۆگ لە خۆی نامۆ دەبێت، بەو ڕەوشە نامۆبووەی خۆی نازانێت. ئەو لە خۆی وەک مرۆڤ، هەروەها لە هاومرۆڤان و جیهان نامۆبووە و توانای نەماوە هەڵوێست لە پێناوی خۆیدا وەک مرۆڤ وەربگرێت. ئەو قایلە بە وێناکانی نێو هۆشی کە بۆی بوون بە کەتوارێکی ڕاستینە بە پێچەوانەی کەتواری ژینجیهانەکەی خۆیەوە، کە ئیدی ئەو وەک داماوێک بە ملکەچی، وەک کڕنووشبردوو و هاوکات وەک زۆردارێکی ژن و کیژ چەوسێنەر، چەوتەژیانی خۆی بەرەو کۆتایی دەگرێتە بەر، ئەوە بێگومان تەنراو بە ئەندێشەی دەستپێکردنەوەیەکی نوێی ئەبەدی لەنێو ڕابواردنی نەبڕاوەدا.
مەسەلەکە لای وێناکەرەوانی بەدنیازی حیکایەتەکان کە وەک چالاکوان کارا دەبن، جیاوازە، جا گەرچی گەرەکە بیدرکێنین، کە دەشێت پەیوەند بە خۆویستییانەوە هاوشێوەیی لەتەک ئەوەی باشنیازاندا هەبێت، هاوکات ئەوەش دەشێت کە ئەوان لە ڕەوتی خوێندنەوەی تێکستەکاندا زۆر لایەنی ناڕاست و ناماقوڵی ئایینەکەیان ئاشکرا بکەن، وەلێ ئەوانە پشتگوێ بخەن و تەنیا پێشتری بەو بەڵێن و حیکایەتانە بدەن کە ڕەوایەتی بە بەدیهێنانی ئەمدنیایی حەز و ئارەزووەکان دەدەن. لەم ڕوانگەیەوە بەدنیازانی چالاکبوو ئاگامەندانە درۆ دەکەن، دەهۆننەوە و حیکایەتە هۆنراوەکان بۆ لایەنگرانیان یان خەڵک دەگێڕنەوە، لەم کردارەشدا هاوکات خواستی نواندنی دەسەڵات بۆ ئەوان خۆیان ڕێژەییانە بەدیدێت. وەستان لەسەر مینبەری گۆتاردان، دانیشتنی مەبەستمەندانە بەرانبەر کامێرای ڤیدیۆگر بە مەبەستی پەخشکردن، دەسەڵاتێکی چێژبەخشە، چێژتنیشی چێژی پێشبینیکراو، کەواتە هێشتا کردەکییانە نەچێژراو، دەوروژێنێت و ئەوانیش چە بە بردنی خۆیان بۆ ئەودنیا دەیچێژنەوە و چە لە ئەمدنیادا کردەییانە کۆششی بۆ دەکەن. ئەم دەسەڵاتە بۆ ئەوان ئاستێکی لێرەبوونی پێکدەهێنێت کە گەرەکی پاراستنە، بۆیە هاوکات لایەنگرانیان تا بشێت چڕتر لە دەوری خۆیان کۆدەکەنەوە، تەنانەت گەلەکۆمەکێی سیاسی زیتدەکەنەوە، تا بە گرووپ نەک تەنیا دەسەڵاتیان بپارێزن، بەڵکو هەروەها بەهێزتر بکەن: پارەی زۆرتر، خانووی غەربی، ژنی دی، جار نا جاریش دوای وانەبێژی بە کیژان و ژنان دەرفەتیان بۆ دەڕخسێت دەست بە لەشی ئەم یان ئەویاندا بهێنن و ڕەنگە لەوەش زیاتر.
پرسیاری باشنیازی و بەدنیازی کە کرانەوە و داخستنی کەسەکی لە خۆ دەگرێت، دەمانبات بۆ پرسیاری دیکە. ئایا هۆی چییە کەسێک کە گۆیا ئیمانی بە کۆسمۆلۆگییەکی تایبەت هێناوە، ڕێ نادان لە لایەن ڕێنیسانسی ئیتالییەوە بۆ پرسیار ببزوێنرێت؟ ئاخر لەم ڕێنیسانسەدا ئیدێی چەند تەبەقەیەکی ئاسمان هەڵدەشێنرێتەوە و گەردوونێکی / فەزایەکی بێدوایەکی (مالانیهایە) ڕادەگەیەنرێت. لە بنەرەتدا ئەم گەردووندیدییە، هەروەها تیۆریی ڕێلەتیڤێتیی ئاینشتاین، پێگەی مرۆڤ لەنێو جیهاندا دەگۆڕن، چونکە یەکەمیان مرۆڤ دەبات بۆ نێو ئاڕاستەی سێیەم، واتا بۆ نێو قووڵیی بێدوایەکی بەپاڵ هەردوو ئاڕاستەی پانی و درێژییەوە کە هەردووکیان لەتەک خۆیدا بۆ نێو بێدوایەکێتی دەبات، ئەوی دووەمیان دەیبات ڕووەو ئاڕاستەی چوارەم کە ئاینشتاین وەک “کات” دەیداتە پاڵ ئەو فەزا / ڕاومە سێئاڕاستییەی ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەدا دەرکی دەکەین. لێرەوە ئیدی مرۆڤ ناچار دەبێت بە شێوەیەکی دی قورئان بخوێنێتەوە و بیخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵێ تەنانەت پرسیار و وەڵامەکەی پوشکین بەهەند وەربگرێت: “قورئان؟ چە کۆسمۆلۆگییەکەی خراپە! چە پۆیێزییەکی مەزنە!”. بێگومان ڕاستە ئێمە لەم پەیوەندییەدا لای بەدنیازانین نەک باشنیازانی ناشارەزا، ئێمە لای ئەحمەد ئەلقوبانچییەک نین، لای دەروێشە سۆفییەکەی ئەحمەد موختار جاف نین کە لە “جیهانی ناموتەناهی” دەدوێت، بەڵکو لای پەرچەکردارنوێنانی تۆقیوی سەردەمین کە لەتاو بێتوانییان بۆ ژیانی کراوەی پڕخۆشەویشتی، سۆسیال و فرەلایەنی، بەدەوییە گوواوییەکانی بیابانی حیجاز دەکەن بە نموونەی ژیانی سەردەمی. مەسەلەکە ئاگایی فراوانی جیهان نییە، بەڵکو تەسککردنەوەی مەبەستمەندانەی جیهانە، بەمەش بریتییە لە تەسککردنەوەی سەرجەم ژیان لەنێو جیهانێکی یەکجار بچووکدا بۆ خاتری سەرکزییەکی داماو لەژێر دەسەڵاتی ترسنۆکترین پیاواندا.
بێگومان نالەبار یان نەشیاو نییە هەر لەم پەیوەندییەدا پێشبینیی مێژوویی بکەین – بەگوێرەی سروشتی ئارەبە بەدەوییەکانی بیابان. لە سروشتی ئەوانەوە بڕوانین، دەبێت ببێژین کە بڕواهێنان و نوورانیبوونی کتوپڕ لە دوێنێوە بۆ ئەمڕۆ نەشیاوە، چونکە بە ئەقڵدا ناچێت کە هێندە ئاسان هۆش و دەروونی بەدەوییەکی بەرژەوەندگەرای ماددی هەڵبگیرێت (نەفی بکرێت) بۆ ئاستی ئیماندارێکی نوورانی، وەلێ ئەوە بە ئەقڵدا دەچێت، کە بەدەوییەکان زۆر ئاسان بە گفتی تاڵانی و گرتنی سەبایا و غولام بۆ شەڕ جۆشدرابن. ئاخر ئەمیان بە سروشتی ئەوان دەگونجێت. وشە و هۆنینەوەی زارەکییانە ناتوانێت، تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە، ببێت بە وەرگۆڕی ژیانی کردەکییانەی ئارەبە بەدەوییەکان – ئەوانەی دوێنێی ئاوڕلێدراوەی ئیدیالیزەکراو، هەروەها ئەوانەی ئەمڕۆ کە لە نزیکەوە شیاوی ئەزموونکردنن. ئەوان دەبێت کاتی خۆی پێکەنینیان بە گفتی ڕابواردنی ئەبەدی لەتەک حۆرییاندا لە ئەودنیا هاتبێت، تەنانەت لەنێو خۆیاندا کردبێتیان بە نوکتە، چونکە هەردەم بۆ ئەوە لەسەرپێ بوون کە هەر حەزێکی شیاویان لە جیهاندا بەدیبهێنن، هەر ئەمەش بووە کە ئەوانی بۆ وێرانکردنی کولتوورەکانی دی بزواندووە. ئەوان ئەمڕۆش هاوشێوەی هەزار و دووسەد، سێسەد یان چوارسەد ساڵ لەمەوبەر ئەدگاری ماددەگەرایی خۆیان لەدەست نەداوە. زار دەتوانێت بە وشە ئیدیالیزەیان بکات، وەلێ درۆ دەکات، چونکە سنووری زەینی تێپەڕاندووە. بەم شێوەیە بۆ نموونە چالاکوانانی ئایینیی نەوێر و دەرووننەخۆش لەنێو کوردانی ئێراقدا درۆزنانە حیکایەتی ئەوتۆ دەگێڕنەوە کە زەینی سەلیمی مرۆڤی سووڕدەهێنن، بەڵێ پێکەنین دەهێننە گۆڕی یان مرۆڤ تەنانەت بێزی لێیان دەبێتەوە – هۆنینەوەکانیان ئەوەندە مەهزەلەیین یان قێزەوەنن: دەستەکانی پەیامهێنەکەیان لە شەڕێکدا دەبێت بە کانیی ئاو و توینێتیی چەندین هەزار جەنگاوەری نێو بیابان دەشکێنێت!! دۆزەخ لە هاویندا هەناسەی خۆی بۆ مرۆڤانی هەندێک ناوچە (نەک سەرجەم جیهان!!) دەردەخات و دەیان پڕووکێنێت!! ڕاگرتنی جنۆکە لە ماڵەوە بەگوێرەی ئایینی پیرۆز جائیز نییە!! لە بنەڕەتدا لە بێشەرمانی وەک ئەم دەرووننەخۆشانە هەموو شتێک دەوەشێتەوە (و وەشاوەتەوە)، لە درۆی هەڵبەستراوەوە تا دەگات بە کوشتن و جینۆساید. لێرەشەوە ئیدی ڕوونتر ئاشکرا دەبێت کە بۆچی ئەوان بە نەڕەنەڕ و هۆنینەوەی درۆزنیانە تەریق نابنەوە. شەرم نایانگرێت. ئەوان (لە ڕووی پۆزەتیڤەوە) بەهۆی نامۆبوونیانەوە لە خۆیان و ژیان، ئەوان (لە ڕووی نێگەتیڤەوە) بەهۆی بینینی بەرژەوەندگەرای سەرجەم ژیان و پێکەوەیی مرۆڤانەوە، نازانن تەریقبوونەوە چییە، کە ڕەوشێکی مرۆڤیانەی گەلێک دروستە و بەوەش مایەی گۆڕینی مرۆڤە. ئاخر ئەوان وەک نامۆبووی دەسەڵاتگەرا لای خۆیان نین، بەڵکو هەردەم ڕوویان لە دەرەوەیە: چاویان لەسەر ئەو کیژانەیە کە خۆیان مۆدێرن دەپۆشن و حەز بە هەڤاڵێتیی کوڕان دەکەن؛ ئەوان وەک تەنراو بە دۆپل-مۆرال شەیدای کیژانی هاوشێوەی کچە مۆدێلەکانن، خەونیان پێوە دەبینن، وەلێ دەرەکییانە بۆ سەندنی ڕەزامەندیی هاوبڕوایانیان هێرش دەبەنە سەریان؛ ئەوان لە پەیوەندیی خۆشەویستیی کراوەی نێوان کوڕان و کیژان دەترسن، چونکە خۆیان بوێرییان بۆ پەیوەندیی بەو چەشنە نییە، هەر ئەو نەوێرییەش کۆڵی پێداون و وەریچەرخاندوون بۆ لای حیکایەتە ئایینییەکان؛ ئەوان لە گەنجان و پیاوان (هەروەها ژنان) دەڕوانن کە بەچێژەوە و بەئاشکرا تەنانەت لەنێو سروشتدا مەی دەنۆشن، ئەوەش بەسە بۆ ئەوەی کۆتایی جیهان ڕابگەیەنن! لەکوێ ناسکێتییەکی ژیان یان پەیوەندیی نێومرۆڤیانەی سۆسیال خویا ببێت، ئەوان ڕادەچڵەکێن، بەرەو ناخی نەوێری خۆیان دەشکێنرێنەوە، وەلێ وەک دامای کۆڵداو توانستی ژیانی ئەوهایان نییە، بۆیە بەپەلە ڕوو لە دەرەوە دەکەنەوە و کێمی دەروونی نەخۆشیان دەڕێژن، ئاخر ئەوان دەستوێژێکی زۆر تایبەتی نواندنی دەسەڵاتیان ئاشکراکردووە کە دەرفەتی شێوە ژیانێکی شارراوەی پشتپەردەئاسایان بۆ دەڕەخسێنێت: ئەوان تا بۆیان بکرێت کەسانی دیکەی لە ژیان ترساو لە دەوری خۆیان کۆدەکەنەوە، تا بکرێت هەوڵ دەدەن ببن بە وانەبێژی کیژان و ژنان، ئەوە بەشکم لەملاولاوە دەستێکیان بۆ بەرن، بەشکم هەلێک بڕەخسێنن و سواریان بن، کە بێگومان یەکسەر دوای دامرکانەوەی کاتەکیی ئارەزوویان ترس بەرۆکیان دەگرێت: “چەتیو لای خەشەویستترین هەڤاڵیشت باسی نەکەیت! بە خودا حەیات دەبەم!”.
ئەمە بەگشتی دژەتەوەری ئەو پیاوانەی ئایینە کە بە شادییەوە مەییان دەنۆشی و ئەمڕۆش دەینۆشن، کوڕان و کچانیان مۆدێرن خۆیان دەپۆشی و دەپۆشن، هەروەها پێڵاوەکانی منداڵێکی کوردیان بە هەموو سەحابە بەدەوییە ئیدیالیزەکراوەکانی بیابان نەداوە و نادەن.
پێناچێت پیاوە ترسنۆکەکان بە مەرامیان بگەن. دژبەری و دژبێژییەکانی سەرجەم گەلان و وڵاتانی ئیسلامی بە چەشنێک پەرەیان سەندووە، هەروەها ئاگایی ئازادی، یان هیچ نەبێت ئاگایی کەم یان زۆر سەربەخۆیی کەسی بە چەشنێک شکۆفەی کردووە، ئەوجا دەسەڵاتگەرایانی سوننەتی بە چەشنێک بۆیان لەسەرپێن، کە ئیدی ئەوها دەنوێنێت درۆزنانی چڵکاوڕشێن گڵۆڵەیان ڕوو لە لێژی بێت؛ لەنێو کوردانیشدا نەک تەنیا کوڕان و پیاوان، بەڵکو تەنانەت کیژان و ژنان زۆر تایبەت هەڵکەوتوون، دیاریان-داوە و بە چەک دەستیان لێدەوەشێنن؛ ئەحمەد ئەلقوبانچی تەنانەت پەیامهێنی، تەنانەت سزای دۆزەخ و پاداشتی بەهەشت دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵێ تەنانەت بەئاشکرا لەنێو لایەنگرانیدا یەخەی ئەلڵا دەگرێت و ڤیدیۆکانی بۆ سەرجەم جیهانی ئیسلامی پەخش دەکات؛ لە کایەی دەسەڵاتدا شازادە هەیەپارێزەکەی سعودییە شەپازللەیەکی ڕەوانیانەی لە “سەرجەم” مەلاکانی وڵاتەکەی وەشاند کە دەشێت هێماییانە وێنابکرێت وەک شەپازللە لە سەرجەم پیاوانی ئایینیی وڵاتانی دیکەش. ئەمانە پێکڕا لە لایەنی خۆیانەوە پێشانی دەدەن کە بۆچی ڕۆژ بە ڕۆژ حیکایەتەکانی درۆزنان بێواتاتر دەبن، پووچەڵتر دەبن، قێزەوەنتر دەبن. ئەوان خزاونەتە نێو دوا هەلەکەسەمای پاراستنی دەسەڵاتیانەوە.




وەڵام بۆ دەرسیم دیبەگەیی سەبارەت بە ڕەخنە و تێبینییەکانی لە وتارەکەم “کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو”

شاخەوان شۆڕش

بەڕێز کاک دەرسیم دیبەگەیی لە نووسێنێکدا (لە کۆتاییدا دامناوە) کە لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەیدا دایناوە وەکو وەڵامێک بۆ وتارەکەی من سەبارەت بە تاوانبار نەزار خەزرەجی ئاماژەی بە ١١ خاڵ داوە. کاک دەرسیم هەندێ زانیاری بە ناڕاست دەزانێت و هەندێ زانیاریش کە لە وتارەکەی مندا نین دایناون، هەروەها سەرسوڕمانی خۆی لە هەندێ خاڵدا دەخاتەڕوو. پێموایە ئاساییە ئەو لەهەندێ خاڵدا ڕای دیکەی جیاوازی هەیە، هەندێ هەڵەی لاوەکی تێبینی کردووە و هەندێ زانیاری و وردەکاری زیاتری ئاماژە پێداوە، دەستیخۆش بێت و جێگەی سوپاسە. دیارە من ئەرێنیانە ئاماژەم بە چاڵاکیەکانی کۆمیتە و ئەندامانی کردووە، وەکو ئەوسا کاری گرنگ و باشیان ئەنجام دا، ئەوەش ڕاستییە. لەبەر گرنگی بابەتەکە کە بابەتێکی دەکومێنتارییە بەپێویستم زانی خاڵ بە خاڵی تێبینی و ڕەخنەکان بەسەر بکەمەوە.

ئەو وتارەی من نووسیوومە بۆ زیاتر بەدەکومێنتکردن و بەرچاوڕوونی زیاترە سەبارەت بە کەیسەکەی نەزار خەزرەجی کە لە دانیمارک بوو. دیارە من بەکورتی بەڵام بەپێی سەرچاوە دانیمارکیەکان بەسەر بابەتەکاندا تێپەڕیووم و ئاماژەم بە ڕووداوەکان کردووە، نە گوزارشتی هەموو ڕووداو و چالاکی و دەکومێنتەکانم کردووە، نە ئاماژەشم بە هەموو سەرچاوەکان کردووە، ئەوەشم لە وتارەکەدا نووسیووە. چونکە دەکرێ ئەم بابەتە بەسەدان لاپەڕەی لەسەر بنووسرێت.
گرنگە بگوترێت کە دەکرێ سەرچاوە هەڵەی تێدا هەبێت، وە بەدەکومێنتکردن هەوڵیکە بەپێی هەندێ بەڵگە هەوڵی سەڵماندنی رووداوێک دەدات، ئەوەش واتای تەواوەتی نادات و واتای ئەوە نییە کەوا سەد لە سەد ئامانجی پێکابێت، دەکرێ زانیاری گرنگ هەبێت لە دەکومێنتەکانی بەردەستدا نەبن. لای من گرنگە نووسین ئاراستەیەکی راستگۆیانەی هەبێت و پشت بە بەڵگە یا سەرچاوە ببەستێت، تاکو بەڵگە و سەرچاوە زێتر و باوەڕپێکراوتربن بابەت دەوڵەمەتر و بەهێزتر دەکەن. ئەگەر من لە نووسینێکدا هەڵەیەکم کردبێت، بێگومان وەکو ئاوخواردنەوە دانی پێدادەنێم و ڕاستی دەکەمەوە. سوپاسی هەر کەسێکیش دەکەم کە لە هەڵە و کەمووکوڕیی بابەتیانە ئاگادارم بکاتەوە. چونکە مەبەست ڕاستی و دروستیی گەیاندنە. دیارە هەڵەش لەنووسیندا جۆری هەیە، زانیاری لاوەکی و گرنگ یا یەکلاکەرەوە هەن، کە هەڵەکردن بەپێی گرنگی زانیاریەکە دەگۆڕێت. ئەو هەڵانەی کە بۆ ناوەڕۆکی خودی بابەتەکە دەرئەنجامیان نییە هەڵەی لاوەکین و هیچ لە دەرئەنجام ناگۆڕن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە چاکبکرێنەوە.

سەبارە بە ڕەخنە و تێبینیەکان: سەرەتا ناونیشانی نووسینەکەی هەڵەیە چونکە من هیچم بەتایبەت بۆ دەرسیم دیبەگەیی نەنووسیووە تاکو ئەو وەڵامی من بداتەوە. دەیتوانی لە جیاتی وەڵام بۆنمونە بنووسێت ڕەخنە و تێبینی.

خاڵی یەکەم: لە وتارەکەمدا هاتووە “لە مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٦ دا لەهەوڵیکدا ڕادەکات و دێتە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی بەرەی زەردی ژێر فەرمانڕەوایی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەوێ ماوەتەوە و سەردانی ئەملاوئەولای کردووە. دوایی لە ڕێگەی زاخۆوە ڕەوانەی تورکیا دەکرێت و پاشان دەچێتە عەمان پایەتەختی وڵاتی ئوردن”. ڕێککەوتی وردی هاتن و چوونەکەیم نەنووسیووە، چونکە لە سەرچاوەکاندا نەکەوتە بەرچاوم و نەشم ویستییە زیاتری لێ بکۆڵمەوە، ئەوەی لە یەکێک لە نووسراوەکان کەوتە بەرچاوم نامەکەی “جمعیە الحقوقیون العراقیین” بوو کە ئاماژە بەمانەوەی ئەو لە کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ دەکەن، ئەوان پێشتر تەلەفۆنیان بۆ خەزرەجی کردووە و پەیوەندیان لەگەڵیدا هەبووە، واپێدەچێت ئەو زانیاریەیان لە خۆی وەرگرتبێت. بۆیە پێموابووە کە وەکو لە نامەکەدا هاتووە ئەگەر لەوێ مابێتەوە بێگومان سەردانی ئەملاوئەولاشی کردووە، ئەو پەیوەندی نزیکی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و ڕەنگە بەرپرسانی دیکەش هەبووە. هەروەها لای من گرنگ بووە لە چ مانگ و ساڵێکدا هاتووە و بە کوێدا دەرچووە، کە بەڵگەی کۆنکریتیم نەبێت لە خۆمەوە ناتوانم هیچی زیاتر بنووسم. دەرسیم دیبەگەیی دەڵێ ئەو باوەڕناکات سەردانی کەسی کردبێت و ناکرێ لەماوەی “سێ شەودا” جگە لەبەرپرسانی پارتی کەسی دی دیتبێت. کاک دەرسیم باوەڕ بە گوتنەکانی خەزرەجی کە بۆ بەڕێوەبەریی پەنابەرانی دانیمارکی نووسیووە دەکات، کە دەکرێ ڕاست نەبێت و ئەو لە پێناوی سەرکەوتنی کەیسی پەنابەریەکەی ئەوهای نووسیووە. لای خەزرەجی گرنگ بووە بۆ مسۆگەرکردنی مافی پەنابەریەکەی کەیسێک هەڵبەستێت و ئەوە بنووسێت کە بۆخۆی پێی گونجاو بووە. من پێموایە ئەو زانیارییەی کە خەزرەجی داویەتییە “جمعیە الحقوقیون العراقیین” زیاتر جێگەی بڕوایە لەوەی خەزرەجی خۆی بۆ کەیسی پەنابەرییەکەی نووسیتی. واپێدچێت دەرسیم زیاتر بڕوای بەو زانیارییە هەیە کە خەزرەجی بۆ کەیسی پەنابەریەکەی نووسیتی، کە من بەڕاستی نازانم.

خاڵی دووەم: سەبارەت بە پلانی برج البابل، دەنووسێت ژمارەی لاپەرەکان ١١٢ لاپەڕەیە ٤٢ نییە و ناکرێت هەڵەی نووسین بێت. هەروەها دەنووسێت “لە هیچ لاپەڕەیەکدا پلانی چۆنیەتی ڕاکێشانی ئەفسەرانی دژە ڕژێمی تێدا نییە بۆ ئامادەکردنیان بۆ کودەتایەک”. بەپێی ئەوەی دەرسیم نووسیتی ئەو هەموو لاپەڕەکانی ئەو پلانەی خوێندۆتەوە بۆیە دڵنیایە لەوەی لەهیچ لاپەڕەیەکدا خەزرەجی باسی ئەوەی نەکردووە. من وەکو دەرسیم ئەو ١١٢ لاپەڕەیەم نەخوێندۆتەوە و ئەو دەکومێنتەشم نەدیووە. من ئەوەم نووسیووە کە سەرچاوە دانیمارکیەکە نووسیتی، لەلایەن خۆمەوە هیچم کەم یا زیاد نەکردووە. لەوێ ئاماژە بە ٤٢ لاپەڕە دەکرێت و هەروەها بەپێی سەرچاوەکە و سەرچاوەی دیکەش ئەوە پلانی بووە. کۆمەڵی وتار و هەواڵی ڕۆژنامەکانم لابووە و سوودم لەوان وەرگرتوون. دەکرێ ئەو سەرچاوەیەی من سوودم لێوەرگرتووە هەڵەی تێدا هەبێت. هەروەها ئاساییە دەرسیم دیبەگەیی ئاگاداری هەموو بڵاوکراوە و زانیاریەک نەبێت.

خاڵی سێیەم: دەنووسێت “نزار خەزرەجی لە بەرنامەی (وفي روایة أخری)ی کەناڵی (ئەلعەرەبی)دا باسی ئەوە ناکات کە جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی بەریتانیای کردبێت و بۆ ماوەی هەفتەیەک لای مام جەلال و فوئاد مەعسوم مابێتەوە، یان لەسەر بانگهێشتی مەسعود بارزانی سێ ڕۆژیش لای هۆشیار زێباری مابێتەوە، دەشێ لە بەشەکانی تر باسی کردبێت بەڵام بەشەکانی ترم بەتەواوی گوێ لێ نەگرتووە، خۆزگە شاخەوان بە دروستی و ڕێک ئاماژەی بە سەرچاوەکە دەکرد”. ئەوەی من نووسیتم بەپێی چاوپێکەوتنێکی ئەوە لەگەڵ کەناڵی العربی، ئاماژەم بە ناونیشانی چاوپێکەتنەکە نەکردووە، چونکە من تەنها ئەو کلیپە ڤیدیۆیەم بەدەست کەوتووە و کلیپەکەش ناونیشان و کاتی لەسەر نییە. بەڵام ئەوە قسەی خودی خەزرەجیە و خۆی لە دیمانەکەدا وادەڵێت، لە چ دیدارێکدا بوو و کەی بووە نەنووسراوە، پێموایە لە چاوپێکەوتنەکانی کە بڵاوکراونەتەوە دەکرێ بدۆزرێتەوە.

خاڵی چوارەم: دەنووسێت “هۆکاری پێنەدانی مافی پەنابەری بە نزار خەزرەجی کە گوایە تەنیا لەبەرئەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپا بووەو گومانی بەشداری کردنی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لێبکرێت لە ساڵی (1988)دا لە باشووری کوردستان، ڕاست نییە، بەڵکو ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لە سەرەتادا خۆی باسی ڕۆڵی سەرکردایەتی کردنی خۆی لە شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ پۆلیس کردووە بۆیە ئەوان ئەو بۆچوونەیان لا دروست بووە کە ئەو تۆمەتبارە و دەستی هەیە لە کۆمەڵکوژکردنی کورد لە کوردستان”. سەرەتا ئەوەی من نووسیتم لە سەرچاوەیەکی دانیمارکی وەرگیراوە، ئەو سەرچاوەیەی من سوودم لێوەرگرتیە نەینووسیووە لەبەرئەوە مافی پەنابەری ڕەتکراوەتەوە چونکە تۆمەتبارە و دەستی هەیە لە کۆمەڵکوژکردنی کورد. پێموایە ئەوەی سەرچاوەکە نووسیتی گونجاوە. لە خاڵی نۆیەم زیاتر لەسەر ئەو بابەتە هەیە، بۆیە لێرە زیاتری لەسەر ناڕۆم.

خاڵی پێنجەم: کاک دەرسیم بەکورتی دەنووسێت “میدیای دانیمارک لەڕێگەی کوردەکانی خوێندگەی فێربوونی زمانی دانیمارکی لە شارۆچکەی سلەیلسە بۆیان ئاشکرابوو. کوردەکان بەیەکەوە داوا لە خوێندگەکە دەکەن کە نایانەوێ لەگەڵ ئەو تاوانبارەدا بخوێنن. هەروەها فشار دەخەنە سەر شارەوانی سوغۆ کە خەزرەجی و خانەوادەکەی لەو شارە دەرکەن، ئەوە بووەهۆی ئەوەی کە شارەوانی سوغۆ پۆلیس و میدیای دانیمارکی لێ ئاگاداربکەنەوە. ئەگینا میدیای دانیمارکی خۆیان هۆکاری دۆزینەوەی خەزرەجی نەبووینە.
من ئاماژەم بە چۆنیەتی ئاشکرابوونی خەزرەجی بۆ میدیای دانیمارکی نەکردیە و هیچم لەسەر نەنووسیووە، چونکە لەو سەرچاوانەی لای من هەن وردەکاری چۆنیەتی ئاشکرابوونەکەیم نەکەوتۆتە بەرچاو و نەیان نووسیووە چۆن بووە، ئەگەر هەبووایە بەکورتی ئاماژەم بۆ دەکرد. بەڵام بێگومان ئاشکرابوونی بۆ خەڵکی دانیمارک لەڕێگەی میدیای دانیمارکیەوە بوو و لەو ڕۆژەی ڕۆژنامەکان هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە کەیسەکە لە ئاستی دانیمارک و دەرەوەدا تەقیەوە. لە وتارەکەمدا بەکورتی نووسیتم “لە ٣٠ سەپتەمبەری ٢٠٠١ دا میدیای دانیمارکی لە بوونی فەرماندەیەکی پلە باڵای سەربە سوپای ئێراق لە دانیمارک ئاگادار دەبنەوە و بەشوێنی ژیانی دەزانن”. ئەوەشم بەپێی فاکتی بڵاوکراوەی هەندێ سەرچاوە نووسیووە. هیچ هەڵەیەک لەوەدا نییە. بێگومان میدیای دانیمارکی دەبێ لە سەرچاوەیەکەوە بەوەیان زانیبێت، خۆ ئەوان غەیبیان نییە! ئەوجا کوردەکانی خوێندگەی زمان بووە یا سەرچاوەی دیکە لام ڕوون نییە، چونکە وردەکاری ئەوەم نەکەوتۆتە بەرچاو.

خاڵی شەشەم: کاک دەرسیم دەنووسێت نەک چەند هەفتەیەک، بەڵکو ڕێک لە کاتژمێری (1)ی نیوەڕۆی ڕۆژی (04.02.2003)دا لەگەڵ ئەحمەد عەزیز تاڵب ئەندامی کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبار نزار خەزرەجی، لەگەڵ کارمەندێکی داواکاری گشتی بەناوی کاستن سۆنەگۆرد دانیشتین و بەناوبراوم گوت: پێمان وایە لەم نزیکانە نازار خەزرەجی لە دانمارک ڕادەکات، گەر ئێوە لە ڕێگەی پۆلیسەوە هەوڵ نەدەن چاودێری پۆلیسی لەسەر توندتر بکەن. بۆیە ئاگادارت دەکەینەوە تاوەکو تۆش ئەو داواکاریەی ئێمە بگەینیتە بیرگیتە ڤێستبێرگ … وە دەنووسێت “کاستن نابێ ئاگادارکردنەوەکە و داواکەی ئێمەی بە بیرگیتە ڤێستبێرگ گەیاندبێت”.
من نووسیتم “بەپێی بیرۆی هەواڵەکان ڕیتزاو Ritzau چەند هەفتەیەک بەر لە ڕاکردنەکەی خەزرەجی، پارێزەری دەوڵەت لە ئەگەری ڕاکردنی خەزرەجی ئاگادار دەکرێتەوە، بەڵام ئەوە نابێتەهۆی تووندکردنی چاودێری لەسەر ماڵەکەی خەزرەجیدا”. بۆ بیرخستنەوە خەزرەجی لە ١٧/٣/٢٠٠٣دا بزربوونی ڕاگەیەندرا. من زانیاریەکەم لەسەرچاوەیەکی باوەڕپێكراوی هەواڵ وەرگرتووە و ئاماژەم بۆ کردووە. هیچ هەڵەیەک لەوەدا نابینم. ئەگەر کاستن داواکەی ئەوانی پشتگوێ خستبێت و داواکاری گشتی ئاگادارنەکردبێتەوە، ئەوا وادیارە لەلایەنی دیکەوە هەمان نیگەرانی پێگەیەندراوە بۆیە لەم مەترسیە ئاگاداربوون. واتە پارێزەری دەوڵەت/داواکاری گشتی ئاگادارکراوەتەوە. کە کۆمیتە نزیکەی مانگونیوێک زووتر هەوڵیانداوە کاربەدەستان لەم مەترسییە ئاگادارکەنەوە، دەستیان خۆشبێت بێگومان کارێکی باشیان کردووە و وردەکاری و زانیاریەکی زیاترە و هەوڵەکانی کۆمیتەکە دەسەڵمێنێت.

خاڵی حەوتەم: کاک دەرسیم وردەکاریی بەر لە دروستبوونی کۆمیتەکە باس دەکات و ئاماژە بە هەوڵی خۆی و هەندێ لەهاوڕێیانی دەدات کەوا چۆن دوای کۆڕەکەی د. مەحمود لە ٢٠ی مانگ و دواتر ئەوەی مەلا بەختیار لە ٢٧ی مانگ و هەوڵی دامەزراندنی کۆمیتەیەک بۆ کەیسەکە دەکات. من لە نووسینەکەمدا بەپێویستم نەزانیووە و نەموویستووە لەم وردەکاریانە بپێچمەوە. وەکو لە واترەکەدا هاتووە نووسیتم “بەپێی ئەو ئەرشیفەی لای نەوزاد مارفە لە کۆبوونەوەیەکدا هەندێ لە کوردەکانی دانیمارک بە بەشداری ١٤ کەس لە ڕۆژی ٢٨/١٠/ ٢٠٠١ دا “کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تاوانبار نەزار خەزرەجی – دانیمارک” دامەزرا”. لای من گرنگ بووە ڕۆژی دامەزراندنی کۆمیتەکە بەکورتی ئاماژەی بۆ بکرێت.
کاک دەرسیم دەنووسێت” ئاسۆ کاکەیی هەرگیز سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی ڤایلە نەبووە”. دیارە لە ڕاپۆرتی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا نووسراوە “ئاسۆ کاکەیی کە نوێنەری کۆمەڵەی کوردیە لە شاری ڤایلە… بێگومان دەبووایە بنووسم “نوێنەر” لە جیاتی سەرۆکی کۆمەڵە. ڕاستە ئەوە هەڵەیەکە نەمدیووە، ئەگینا چاکم دەکردەوە. سوپاس بۆ تێبینیەکەی کاک دەرسیم…. پاشان دەنووسێت “فەهمی مەجید و کرمانج شەوکەت لە تەلەفزیۆن دەردەچوون و لەگەڵ ڕۆژنامەکان چاوپێکەوتنیان دەکرد سەبارەت بە ڕەوشی دادگاییکردنی خەزرەجی، فەهمی مەجید تەنانەت زۆر جار وتاریشی لە ڕۆژنامە دانمارکییەکان دەنووسی”… ڕاستە ئەوسا چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێ لە کوردەکانی دانیمارک کراوە و بابەتی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس و کێشەی کورد باسیانکراوە. جگەلەوە وتار و شیکاری ژۆرنالیستە دانیمارکیەکانیش زۆر بوون. من نەموویستووە ئاماژە بە چاوپێکەوتنەکان بکەم تەنها ئاماژەم بە کۆی چاڵاکیەکانی کۆمیتەکە کردووە. ئەگەر ئەوان وتاریشیان نووسیووە جێگەی دەستخۆشییە، کەمن لە ڕاستیدا نەمدیوون. هەروەها من نەچوویمە ناو وردەکاریەکانی چۆنیەتی چاڵاکبوون و سستی ئەندامانی کۆمیتەکە. پاشان دەنووسێت “دەزانم دواتر گۆران هەڵەبجەیی و بە درەنگەوەش شاخەوان شۆڕش هاتنە ناو کۆمیتەکە بۆ شوێن گرتنەوەی ئەو چوار کەسەی کە وازیان هێنابوو، بەڵام مێژووی هاتنی ئەوانم بەردەست نییە، خۆزگە شاخەوان خۆی دەینووسی”. وەکو لە وتارەکەشدا نووسیتم من لەسەرەتای دروستبوونی کۆمیتەکە لەگەڵدا نەبووم و دواتر بوومە ئەندام کە وای بۆدەچم لە مانگی ١١ یا ١٢ بوو بوومە ئەندام، کاتەکەم لایخۆم نەنووسیووە و بۆیە تەواو لەبیرم نییە و نازانم ڕێک کەی بوو. کاک گۆران هەڵەبجەیی پێشی من ببووە ئەندام و چاڵاکیش بوو. من ئەوسا لەشاری ئۆدینسا دەمخوێند. لە خۆپیشاندانی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠١ لە کۆپنهاگن و بەردەم پەرلەمان بەشدار بووم و ئاگاداری کۆڕەکەی دکتۆر مەحمود و مەلا بەختیار بووم، بەڵام لەبەر بێکاتی نەمتوانی بۆ کۆڕەکان بچمە کۆپنهاگن. لەبیرمە ئەوسا بەتەلەفۆن لەگەڵ کاک نەوزاد مارف باس لەوە کرا کەوا د. مەحمود بانگ کراوە. کە بوومە ئەندامیش لە کۆمیتەکەدا لەڕاستیدا نەمدەزانی کێن ئەندامانی کۆمیتەکە، کاک نەوزاد مارف و کاک ئەحمەد عەزیز و کاک گۆران هەڵەبجەیی و یەک دوو هاوڕێی ترم لە چەند کۆبوونەوەیەکدا بینی. باسی ئەوەش لەگەڵ من نەکرا کەوا من وەکو ئەندامێکی نوێ شوێنی ئەوانە دەگرمەوە کە وازیان هێناوە. ئەرکێکی تایبەتیش بە من نەسپێردرا. من کە بوومە ئەندام بۆ ئەوەبوو هاوکاری کۆمیتەکە لە نزیکەوە بەپێی توانام بکەم. ئەوان خۆیان زۆر کاری گرنگیان کردبوو و ئەنجام دابوو وەکو لە نووسینەکەمدا ئاماژەم بۆ کردووە. لەو چەند کۆبوونەوە کەمەی کە بەشداریم تێدا کرد کاک دەرسیم دیبەگەیی لەگەڵ نەبوو. لە ڕاستیدا ئەوسا نەشم دەزانی ئەو ئەندامی کۆمیتەیە.

خاڵی هەشتەم: کاک دەرسیم دەنووسێت “ئێغیک هەلد (Erik Hald)، سەرۆک یان بەڕێوەبەری پۆلیسی غینگستیذ (Ringsted) نەبوو، بەڵکو سیینە یوستیسن (Signe Justesen) بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو شارە بوو کە زۆر توند بوو بەرانبەر بە تاوانکاران و نزار خەزرەجی، ئیغیک هەلد پۆلیس یان ئەفسەری لێکۆڵینەوە بوو”.
ڕاستە ئەریک دال سەرۆکی پۆلیسی شارەکە نەبوو، بەهەڵە نووسراوە و لەپێداچوونەوەی وتارەکەدا زیاتر لێی وردنەبوومەتەوە. دیارە زۆرترینی نامەکان بۆ دوو کەسی سەر بە پۆلیسی شارەکە ناردراون یەکیان بێنی فرەدرێکسن بوو و یەکیان ئەریک دال. سوپاس بۆ تێبینیەکە.
خاڵی نۆیەم: دەنووسێت “شاخەوان شۆڕش نووسیوێتی: (دوای دروستکردنی کۆمیتەک بەناوی کۆمیتە و دەرسیم نامە بۆ سەرۆکی پۆلیسی شاری غینگستیذ لە ڕێکەوتی (28.01.2002) دەنێرێت و تیایدا چۆنیەتی بەشداریی تاوانبار نزار خەزرەجی لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا لە چەند خاڵێکدا ئاماژەیان بۆ دەکرێت). خۆم لەوە تێناگەم کە شاخەوان شۆڕش، بۆ ئاماژەی بەو نامەیەی من داوە کە لە ڕۆژی ئاماژە پێکراو بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی غینگستیذم ناردبێ، خۆم ئەوە تاکە نامەی من نییە کە بۆ پۆلیس، یان دادگام ناردبێت”. وەڵام: هۆکەی ئەوەیە لام لاگرنگ بووە ئاماژە بەم نامەیە بکەم کە لەگەڵ ڕۆژی دامەزراندنی کۆمیتەکەدا ناردراوە. ئەوە یەکەم نامەی کۆمیتەیە بۆ پۆلیس، دواتر دەیان نامەی دیکە ناردراوە بەڵام نەموویستووە ئاماژە بە هەموو نامەکان بکەم. من نووسیتم بە ناوی کۆمیتە و دەرسیم نامە ناردراوە، چونکە ئەوەی لە سەرووی نامەکەدا تێبێنی دەکرێت ناوی کۆمیتەکە و دواتر ناوی سیانی دەرسیم لە دوای پیتی c/o هاتووە. (لە دانیمارک پیتی c/o بۆ ئەوە بەکاردێت ئەگەر یەکێک لەسەر ناونیشانی کەسێکیتر بژیت، لەژێر ناوی خانەخوێکە ئەو ناوەش لە دوای پیتی c/o دەنووسرێت، چونکە ئەویش لەو شوێنە دەژیت). نازانم لەبەرچی بەیەکەوە نووسراون، بەڵام زۆر لە نامەکان واناردراون. ئەگەر ناوی دەرسیم لە تەک ناوی کۆمیتەکەدا نەنووسرابایە بێگومان تەنها ئاماژەم بە ناوی کۆمیتەکە دەکرد. من وەکو دەکومێنتەکە چۆن بووە ئەوها ئاماژەم بۆ کردووە. کە ئەو بەر لە دروستبوونی کۆمیتەکە وەکو کەس زۆر نامەی تایبەتی ناردووە دەستی خۆش بێت و کاری باشی کردووە، ئەو دەتوانێ لە کتیبەکەی خۆیدا هەموو وردەکاریەکان بنووسێت.

هەروەها دەرسیم دەنووسێت ” لە ڕۆژانی (29) و (30.09.2003)، تەلەفۆنم کردووە بۆ وەزارەتی داد، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرێتی گشتیی پۆلیس و داواکاری گشتی (داواکاری وڵات)، ئەوانیش ڕێنماییان کردووم کە قسە لەگەڵ چەند لایەنێکی تری پۆلیس و دادوەری بکەم، لە ڕۆژی (02.10.2001)دا ژنێک لە وەزارەتی داد ڕێنمایی کردم کە قسە لەگەڵ هێنینگ فوذە (Henning Fode)ی سەرۆکی دادگای وڵات بکەم، هەروەها ژمارەی پۆلیسی غینستیذ و هێنینگ فوذە-ی دامێ. هەمان ڕۆژ قسەم کرد لەگەڵ هێنینگ فوذە، دوای گفتوگۆیەکی باش ڕێنمایی کردم کە سکاڵاکەم بنووسم و ژمارەی فاکسێکیشی دامێ تا سکاڵاکەیان بۆ فاکس بکەم. بۆ ڕۆژی دواتر (03.10.2001) سکاڵاکەم بە فاکس بۆی نارد، ڕۆژی پاشتریش (04.10.2001) هەندێک زانیاری ترم خستە سەر سکاڵاکە و وەکو تەواوکەری سکاڵای ڕۆژی پێشوو بۆیم نارد. ئەوانیش بە مێژووی (04.10.2001) نامەیەکیان بۆ ناردووم کە سکاڵاکانی ڕۆژانی ئاماژە پێکراو لە سەرەوەیان بەدەست گەیشتووە و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن (کۆپی نامەکە لە خوارەوە دادەنێم). دوای چەند ڕۆژێک هێنینگ فوذە بە تەلەفۆن پێی ڕاگەیاندم کە سکاڵاکەی منیان بۆ پۆلیسی غینگستیذ ناردووە، کە ئەوان ئەرکی لێکۆڵینەوەیان لە دۆسێی تۆمەتبار نزار خەزرەجی بە پۆلیسی ئەو شارە سپاردووە”.
دیارە من لە وتارەکەمدا ئاماژەم بەوە کردووە کەوا دەرسیم و کرمانج پێشی دروستبوونی کۆمیتەکە سکاڵایان ناردووە، وەکو لە یەکەم ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی کۆمیتەکەدا ئەوها هاتووە. لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێککەوتی ناردنی سکاڵاکە نەنووسراوە. بەکورتی دەرسیم دیبەگەیی سکاڵاکەی بە فاکس بۆ داواکاری گشتی هێننیگ فۆدە لە ٣/١٠/٢٠٠١ دا ناردووە. وەڵامی لە ڕۆژی دواتر لە رێککەوتی ٤/١٠/٢٠٠١دا دراوەتەوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە سکاڵاکەی ئەویان بە پۆلیسی شاری غینگ ستیز ناردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە وەکو ڕۆتینی هەر سکاڵایەک. هەروەها لەوەش ئاگاداری دەکەنەوە کە داواکاری گشتی دوێنێ واتە ٣ی مانگ داوای لە داواکاری گشتی بۆ هەرێـمی شیلاند کردووە کە لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەدا دەستپێبکەن. بێگومان سکاڵاکەی دەرسیم و ئەوانی دواتریش بۆ کەیسەکە گرنگ بووە. بەڵام کەیسەکە لەسەر ئەو سکاڵایەی دەرسیم دەستی پێنەکرد وەکو دەکرێ لە ڕوونکردنەوەکەی دەرسیم دیبەگەییدا والێکبدرێتەوە. داواکاری گشتی دانیمارک مانگێک زیاتر بوو کەیسەکەی لەلایەن فەرمانگەی بەڕێوەبەریی پەنابەرانەوە بۆ هاتبوو و دوای لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە و بەئاگاداری وەزیری داد کەیسەکە لەژێر گوشاری سیاسی ناوخۆدا لەرۆژی ٣/١٠/٢٠٠١ دا ناردرا بۆ پۆلیس.

بەپێی پراکتیک و یاسای پۆلیسی دانیمارک کە سکاڵا لە یەکێک دەکرێت، نامەی وەڵام بۆ کەسی سکاڵاکار دەنێردرێتەوە، دوای ئەوە پۆلیس لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکە دەکات و لەبەڵگە و کەسەکان دەکۆڵێتەوە، پاشان هەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکە دەکەن کە ئایا دەکرێ کەیسی تۆمەتباریی دژ بە کەسە سکاڵالێکراوەکە بکرێتەوە یا نا، پاشان “ئەگەر” بەڵگە هەبوو ئەوجا کەیسەکە دەنێرن بۆ دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە لە سکاڵا Anklagemyndigheden کە لە بەڵگەکان دەکۆڵێتەوە کە کەیسکە گونجاوە بۆ دادگا، یا تەنها سزای بێ دادگا یا ڕەتکردنەوەی کەیسەکە. بەمجۆرە سکاڵای کەسێک پێویستی بە لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە هەیە و پاشان بڕیار دەدرێت کەیسی تۆمەتباریی بکرێتەوە یا نا، ئەوەش چەند ڕۆژ و بگرە هەفتە و مانگ دەکرێ بخایەنێت. هەروەها پێویستە ئەوە ڕوونکەینەوە کەوا کردنەوەی کەیس دژ بە کەسێک یا لەڕێگەی سکاڵای کەسێکە دژی کەسە تۆمەتبارەکە کە دوای لێکۆڵینەوە لە سکاڵا و بەڵگەکان دێت، یا لەبەرئەوەیە کەوا دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیس لە کەیسێکی تایبەتدا ئەو کەسە گومانی تاوانی لێدەکرێت و کەیس لە دژیدا دەکرێتەوە. دەکرێ لە لێکۆڵینەوەی کەیسێکی دیکەدا ناوی کەسێک بەرچاو بکەوێت و لەئەنجامدا لەلایەن پۆلیسەوە کەیسی لە دژدا بکرێتەوە.

بەپێی فاکتە بڵاوکراوەکانی هەندێ لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامە دانیمارکیەکان میدیای دانیمارکی لە ٣٠/٩/٢٠٠١ بۆ یەکەمجار هەواڵی بوونی خەزرەجی بڵاودەکەنەوە، لە رۆژی ٣/١٠/٢٠٠١ دا واتە ٣ ڕۆژ دواتر داواکاری گشتی بڕیاری لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی خەزرەجی دەدات. بەڵام بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دادەوە بڵاوکراوەتەوە لەلایەن فەرمانگەی بەرێوەبەریی پەنابەرانەوە Udlændingestyrelsen لە ڕۆژی ١٧/٨/٢٠٠١ دا کەیسەکە بۆ داواکاری گشتی دانیمارک دەنێردرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بوونی کەیسێکی تاوانکاریی کە ئایا خەزرەجی لە تاونکاریەکانی دژ بە کوردەکاندا تاوانی ئەنجامداوە یا نا، چونکە ئەوان “هۆکاری تەواو گونجاویان هەیە لەوەی کەوا وای بۆ بچن” کە خەزرەجی بەرپرسیاریی لەتاوانکاریەکانی شاڵاوەکانی ئەنفالدا هەبووە. داواکاری گشتی لە ڕۆژی ٣/١٠/٢٠٠١ دا وەزیری ناوخۆ فرانک یەنسن ئاگاداردەکاتەوە کە لە لێکۆڵینەوەی کەیسەکە تەواو بووە و دەکرێ لێرە لە دانیمارکدا کەیسی تاوانکاریی دژ بە سەرۆکی ئەرکانی سوپا نەزار خەزرەجی بکرێتەوە. هەروەها وەزیری ئاگاداری کردۆتەوە کەوا کەیسەکە هەر لە ڕۆژی ٣/١٠/٢٠٠١ دا لەلایەن داواکاری گشتیەوە بۆ داواکاری گشتی بۆ شیلاند ناردووە بە مەبەستی ئەوەی کەیسەکە لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت. بەمجۆرە ئەم کەیسە دوای لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی دژی نەزار خەزرەجی کرایەوە.
ئەگەرچی لە ڕۆژنامەکاندا ڕاستەوخۆ ئەوە نەنووسراوە بەڵام هۆی ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی لە کەیسی خەزرەجی لە ٣ی مانگدا پەیوەندی زۆری بە تەقینەوەی هەواڵەکە لە ٣٠/٩/٢٠٠١ دا هەیە کە بووەهۆی تەوژمێکی سیاسی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن دژ بە حکومەت و وەزیری داد. ئەگەر گوشارە سیاسیەکە نەبووایە، ڕەنگە داواکاری گشتی درەنگتر کەیسەکەی بۆ پۆلیس دەنارد. لە دانیمارکدا گوشاری سیاسی لەکەیسی ئەوها گرنگدا کاریگەریی یەکلاکەرەوەی هەیە کە حکومەت و بەتایبەتی وەزیری داد ناچاری وەڵام و جووڵە دەکەن.

خاڵی دەهەم: کاک دەرسیم دەنووسێت “تا ڕۆژی (06.10.2001)، تەنیا خۆم سکاڵام لەدژی نزار خەزرەجی تۆمار کردبوو، ئێوارەی ئەو ڕۆژە پێنج کورد چووینە نووسینگەی بیۆن ئێلمکویست و ئەومان کرد بە پارێزەری خۆمان بۆ ئەوەی سکاڵای ئێمە بگەیەنێتە پۆلیس. ناوی پێنج کەسەکە ئەمانە بوون: (جەعفەر عەبدوڵڵا نەسروڵڵا/ 1955/ هەڵەبجە، فوئاد حەمە فەرەج نانەوا/ هەڵەبجە، کرمانج شەوکەت عەبدولڕەحمان محەمەد عەلی ناسراو بە کرمانج شەوکەتی مەلا/ 1971/ هەڵەبجە، لەمیعە عەبولە عومەر (1956/ هەڵەبجە) و دەرسیم). کرمانج شەوکەت، لە خۆپیشاندانەکان و قسەکردن بۆ میدیای دانمارکی زۆر چالاک بوو، هەروەها بۆ ئێمەش پێویست بوو، بەڵام بەداخەوە دوای دوو مانگێک خۆی کێشایەوە، کە زیاتر بەهۆی سەرقاڵی ئیشەکەی بوو کە کاتی نەبوو، کەچی جارجار لە تەلەفزیۆن و ڕۆژنامەکان دەردەکەوتەوە”.
دەستیانخۆش بێت کارێکی گرنگیان ئەنجام داوە. من ئاماژەم بەم ناوانە کە سکاڵایانکردووە نەکردووە، چونکە ناوەکان لە ڕاپۆرتەکەدا نەبوون و کۆپی سکاڵاکەیان لە ئەرشیفەکەی کاک نەوزاددا نەبوو. ئەگەر هەبووایە ئاماژەم بۆ دەکردن. سوپاس بۆ ئەو زانیاریە.
سەبارەت بە پەیوەندیکردن لەگەڵ پارێزەر بیۆن ئیلمکویست من ئەوەم نووسیووە کە لەبەردەستمدا بە بەڵگە هەبوو. نامەکە ئەوسا لە مارسی ٢٠٠٢دا ناردرابوو. بیۆن لە نامەیەکی بۆ پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات کە پایزی ساڵی پار کوردەکان پەیوەندیان پێوەکردووە، بەڵام باسی ڕێککەوتەکە ناکات و هیچ نامەیەکیشم لەمبارەیەوە نەکەوتە بەرچاو. کە بیۆن بە خۆڕایی هاوکاری کردووە جێگەی دەستخۆشیە بێگومان. سەبارەت بە دیتەر و گەواهیدەرانی ئوردن نەموویستووە بچمە ناو وردەکاریەکان و بەکورتی ئاماژەم بە نامەکەی بیۆن کردووە وەکو بەڵگەی ئامادەیی و هەبوونی ئەوان.

خاڵی یازدەهەم: دەنووسێت “شاخەوان نووسیوێتی: (لە نامەکەدا ئاماژە بە مانەوەی خەزرەجی لای سەرکردایەتی پارتە کوردییەکان بۆ ماوەی سێ مانگ دەکەن و وەکو بەڵگەی بێتاوانی ئەوە بەکاری دەهێنن) لە نامەی هەر کەسێک نووسرابێت کە گوایە نزار خەزرەجی سێ مانگ لای سەرکردایەتی پارتە کوردستانییەکان مابێتەوە ڕاست نییە، چونکە نزار خەزرەجی بە دەستی خۆی نووسیویەتی کە ئەو لە ڕۆژی (14.03.1996)دا لە موسڵ گەیەنراوەتە ئاکرێ و لە بەرەبەیانی ڕۆژی (17.03.1996)دا لە زاخۆ پەڕیوەتەوە بەرەو تورکیا، کە هەمووی دەکاتە سێ ڕۆژ”. پێشتر لەخاڵی یەکەمدا وەڵامی ئەوەم دایەوە، ئەوەی خەزرەجی نووسیتی جێگەی متمانە نییە. ئەو نامەیەی لایەنە ئێراقیەکە دەبێ لای کاک دەرسیمیش هەبێت.

خاڵی دوازدەهەم: کاک دەرسیم دەنووسێت “هاوڕێیەکی شاخەوان شۆڕش بۆی نووسیبووم کە گوایە من تەواوی دۆسیەی دادگاییکردنی نزار خەزرەجیم لە کەسێک وەرگرتووە، کە نایەوێت ناوەکەی بڵێت. هەمان ڕۆژ سەیری ماسنجەری ئەو هاوڕێیەی شاخەوان شاخەوان-م کرد چونکە لە هەردوو فەیسبووکی خۆم لە ماسنجەرەوە تەلەفۆنی بۆ کردم، بینیم لە یەکێکیان پێشتر لە ڕۆژی (17.03.2022)دا نامەیەکی دەنگی جێهێشتبوو، کە دەڵێت: (تازە قسەم لەگەڵ شاخەوان شۆڕش کرد و گوتی: کاتی خۆی هەندێک دوکۆمێنتم بۆ دەرسیم ناردووە، جا نازانم نامەی حزبە کوردییەکانی تیایە بۆ حکومەتی دانمارک یان نا، کە پێویستی زۆرم بە نامەکان هەیە). زۆر بەلامەوە سەیرە گەر شاخەوان شۆڕش باسی ئەوەی کردبێت کە تەواوی دۆسیەی دادگاییکردنی نزار خەزرەجی بۆ من ناردبێت، کە خۆم گومانم هەیە ناوبراو ئەو قسەیەی کردبێت، بەڵام ئەو هاوڕێیەی شاخەوان دوای ئەوەی کە لە ڕۆژی (17.03.2022) قسەی لەگەڵ شاخەوان کردووەو دواتر هەمان ڕۆژ نامەی دەنگی بۆ من بەجێهێشتووە، لە نامەکەدا پرسیاری نامەی پارتە کوردستانییەکان دەکات، کە ئایە لەنێو ئەو دوکۆمێنتانەدا بێت، یان نا، کە شاخەوان کاتی خۆی بۆی ناردووم؟ ئەوەیان جێگەی سەرسوڕمانی زۆرە بۆ من، چونکە یەکەم کەس بوویمە نامەی سەران و پارتە کوردستانی و ئێراقییەکانم وەرگرتووە، دواتریش نامەی مام جەلال کە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی (2002)دا وەرم گرت، نامەکانم تا دوای دوو بۆ سێ ساڵ بڵاونەکردنەوە، ئێستەشی لەگەڵ دابێ نامەی سەڵاح عومەر عەلی و نامەی هەشت عەرەبە کۆنە بەعسی و ئەفسەرە پلە بەرزەکانم بڵاونەکردۆتەوە”.
وەڵام: وەکو ئەو هاوڕێیە باسی کردووە ئەوەم نووسیە، نەمگوتووە تەواوی دۆسیەی نەزار خەزرەجیم بۆ دەرسیم نارد، نووسیم کۆمەڵێک دەکومێنتم وەرگرت و بۆم نارد. ئەوەشم نووسیبوو کەوا نازانم نامەکان لە ناو ئەو دەکومێنتانەدا هەبوون یان نا. بێ هیچ مەبەستێک و ئەوەی لەبیرم بووە ئاماژەم پێداوە.
دیارە دەرسیم دیبەگەیی خۆی باسی ئەوە دەکات کە بەر لە دروستبوونی کۆمیتە نامەکانی دەستکەوتووە بەڵام بۆ ئەندامانی کۆمیتەکەی نەناردووە. دەنووسێت ئەو خۆی یەکەم کەس بووە نامەکانی بڵاوکردۆتەوە و بۆ ئەندامی کۆمیتە کاک ئەحمەد عەزیزی ناردووە. دواتر کاک ئەحمەد گلەیی لە شاردنەوەی نامەکانی لێکردووە و بۆتە ناخۆشی لەنێوانیان. ئەو بابەتە پەیوەندی بە کێشە و کارە ناوخۆیەکانی کۆمیتەکەوە هەیە، بۆیە بۆ وتارەکەی من گرنگی نییە.

خاڵی سێزدەهەم: دەنووسێت شاخەوان نووسیوێتی: “سەرۆکی دانمارک ئانەس فۆ غاسموسن/ Anders Fogh Rasmussen)، لە ڕاستیدا ئەنەس فۆو غاسموسن سەرۆکوەزیرانی دانمارک بووە، نەک سەرۆکی دانمارک، چونکە هیچ پۆستێک نییە لە دانمارک بەناوی سەرۆکی دانمارک”. ڕاستە ئەوە هەڵەیە و بەهەڵە نووسراوە کە لە پێداچوونەوەی وتارەکەمدا تێبێنیم نەکردووە. ئەمنیش ئەوە دەزانم و هەندۆکەک سەرم لە سیستەمی سیاسی دانیمارک دەردەچی، سوپاس بۆ تیبیەکە.

خاڵی چواردەهەم: سەبارەت بە شوێنی نەزار خەزرەجی و هەڵە لە ناوی شارەکە و مەوداکەی بۆ شاری دوبەی ئەوەم لە سەرچاوە دانیمارکیەکە وەرگرتووە و زیاتری بەدوادا نەچووم. ڕاستە لە سەرچاوە دانیمارکیەکاندا هەڵەی لەم شێوەیە هەن.

لەکۆتاییدا پێویستە بیریبخەمەوە کەوا ئەو وتارەی من بەپێی سەرچاوە و دەکومێنتەکان نووسراوە، زۆر وردەکاریی هەن بە کەڵکی نووسینەکەی من نایەن و نووسینیان دەبێتە درێژدادڕی، دیارە ئەگەر هەڵە هەبێت چاکیان دەکەم، ئەگەر زانیاری زیاتر کە گرنگ بێت بۆ وتارەکە بێگومان دەیناخەمەسەر نووسینەکە، بۆ نمونە من نامەی مەسعود بازرانی کە بۆ بەرگری لە نەزار خەزرەجی ناردووە نەم بینیووە، ئەگەر دەستم کەوێت ئەویشی دەخەمەسەر.

ببوورن سەرم ئێشاندن

شاخەوان قادر شۆڕش
٢٠/٧/٢٠٢٢

…………………..
…………………..

وەڵامێک بۆ (کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو)ی شاخەوان شۆڕش:
شاخەوان شۆڕش، لە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی (01.07.2022)دا، لە فەیسبووکی خۆیی و ماڵپەڕی دەنگەکان وتارێکی لەژێر ناوی (کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو)دا بڵاوکردۆتەوە. بە مەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردن و ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک، بۆچوونەکانی خۆم لەو چەند خاڵەی خوارەوەدا دەخەمەڕوو، بەڵام هەم کاتی ئەوەم نییە کە ناوی تەواوی ئەو ڕێکخراو، کۆمەڵەی کوردی و کەسانە بێنم کە هاوکارمان بووینە، هەم ئەو بابەتە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەکراوە تا یەکە یەکە ئاماژە بە ناوەکانیان بکەم:
یەکەم: دوای ئەوەی نزار خەزرەجی، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ڕێکەوتی (14.3.1996)دا به‌ یارمه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ لە موسڵ دەرباز دەکرێت و کاتژمێر دوازدەی شەو دەگاتە ئاکرێ، دوو ڕۆژ دواتر بەرەو زاخۆ دەڕۆن و لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێیەمدا، واتە ڕۆژی (17.03.1996)، کوردستان بەجێدە‌ێڵن بەرەو تورکیا، دواتر لە ڕۆژی (21.03,1996) بە فڕۆکە بەرەو عەمان-ی پایتەختی ئوردەن دەڕۆن، دوای به‌سه‌ربردنی چه‌ند ساڵێک له‌ ئورده‌ن و ئیسپانیا و چه‌ند سه‌ردانێکیشی بۆ له‌نده‌ن، لە ڕۆژی (03.07.1999) دەگاتە دانمارک، ئەو مێژووانەی کە ئاماژەم پێداون هەمووی خەزرەجی بە دەستی خۆی نووسیویەتەوەو لە کیسی بازاڕی ئاڵدی (Aldi Pose)دا لەژێر زەمینی ماڵەکەیدا جێی هێشتووە. نزار خەزرەجی، بە هەمووی بۆ ماوەی سێ شەو لە کوردستان و ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەتەوە، بۆیە باوەڕ ناکەم جگە لە بەرپرسانی پارتی لە ناوچەی دهۆک هیچ کەسێکی دیکەی دیبێت، یان (سەردانی ئەملاو ئەولای کردبێت) وەکو ئەوەی کە نووسەر نووسیوێتی بێ ناوهێنانی هیچ سەرچاوەیەک. بەڵام بەدڵنیایی دواتر لە عەمان و لەندەن سەران و بەرپرسانی کوردی دیوە.
دووەم: پلانی (برج بابل)، کە لەژێر ناوی (عملیة تغییر النظام العراقي)دا لە ڕێکەوتی (27.04.1996)دا لە عەمان لە ئوردەن نووسیوێتی، ژمارەی لاپەڕەکانی (112) لاپەڕەیە نەک (42) کە جیاوازییەکە زۆرە و ناکرێت هەڵەی نووسین بێت، کە ئەو (112) لاپەڕەیە لەناو کیسی ئاڵدی لەلایەن ڕۆژنامەنووس یاکوب تۆپسوی (Jacob Topsøe) دۆزرانەوەو دوانە پۆلیس و داواکاری گشتی. ناوەڕۆکی پلانەکە زیاتر پێکهاتە سوپای ئێراق، گاردی کۆماری، چەند بابەتێک بە ناویەکانی (دراسة عن عملیة تغییر النظام في العراق)، (المسالک المفتوحة لنا)، (ما طرح علی الأصدقاء قبل مجیئي وإتفق علیە)، (عملیات عمان – الأردن: عناصر المخابرات العراقیة في السفارة العراقیة وداخل عمان)، گۆڕینەوەی چەندان نامە لەنێویاندا نامەی دکتۆر ئەیاد عەلاوی بۆ خەزرەجی بە مێژووی (02.04.1996)، نامەی خەزرەجی بۆ ڕۆبەرت ڕیتچارد (Robert Richard) بە مێژووی (20.04.1996) و چەند کۆپییەکی ڕاپۆرتی پشکنینی پزیشکی، کۆپی ڕۆژنامەکان و شرۆڤەکردنی خەوننامە کە نزار زۆر باوەڕی بە خەون هەبووە. لە هیچ لاپەڕەیەکدا پلانی چۆنێتی ڕاکێشانی ئەفسەرانی دژە ڕژێمی تێدا نییە بۆ ئامادەکردنیان بۆ کۆدەتایەک، دەشێ ئەو بابەتەیان نەگەیشتبێتە دەستی من بۆیە هیچ زانیاریم لە سەری نییە! هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو کیسەی ئاڵدی، نزار خەزرەجی لەکاتی سەردانی کردنی پزیشک و نۆڕینگە پزیشکییە تایبەتەکان بەناوی (محەمەد حوسێن عەبدولکەریم) سەردانی کردوون بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، بەڵام لە نەخۆشخانەی خزمەتگوزاری پزیشکی شاهانە – شاری حوسێنی پزیشکی (مستشفی الخدمات الطبیة الملکیة – مدینة الحسین الطبیة)دا بەناوی خۆی پشکنین و چارەسەری بۆ کراوە.
سێیەم: لە بەشی (6)ی دیمانەکەی نزار خەزرەجی، لە بەرنامەی (وفي روایة أخری)ی کەناڵی (ئەلعەرەبی)دا کە ڕۆژنامەنووس (بەدرەدین ئەلسائیغ) پێشکەشی دەکات و لەژێر ناوی (ماذا حصل في حلبجة وحملة الأنفال)دا لە ڕۆژی (03.05.2022)دا لە کەناڵی (یوتوپ) دانراوە، باسی ئەوە ناکات کە جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی بەریتانیای کردبێت و بۆ ماوەی هەفتەیەک لای مام جەلال و فوئاد مەعسوم مابێتەوە، یان لەسەر بانگهێشتی مەسعود بارزانی سێ ڕۆژیش لای هۆشیار زێباری مابێتەوە، دەشێ لە بەشەکانی تر باسی کردبێت بەڵام بەشەکانی ترم بەتەواوی گوێ لێ نەگرتووە، خۆزگە شاخەوان بە دروستی و ڕێک ئاماژەی بە سەرچاوەکە دەکرد.
چوارەم: دوای ئەوەی نزار خەزرەجی، لە ڕۆژی (03.07.1999) دەگاتە دانمارک، ئەو لە یەکەم چاوپێکەوتنی خۆیدا لەگەڵ پۆلیسی دانمارک، باسی ڕۆڵی خۆی لە سەرکردایەتی کردنی شاڵاوی ئەنفالەکان لەدژی کورد دەکات، بەڵام دوای ماوەیەک لە قسەکانی پێشووی پەشیمان دەبێتەوە و نکۆڵی لە بەشداریکردن و سەرپەرشتی کردنی شاڵاوەکانی ئەنفال دەکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بە هەڵە لێکتێگەیشتنێک لەنێوان خۆیی و وەرگێڕەکە ڕوویداوە، کە وەرگێڕەکە وەرگێڕێکی کورد بووەو زمانی عەرەبی و دانمارکی سەدا سەد زانیوە، بۆیە هۆکاری پێنەدانی مافی پەنابەری بە نزار خەزرەجی کە گوایە تەنیا لەبەرئەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپا بووەو گومانی بەشداری کردنی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لێبکرێت لە ساڵی (1988)دا لە باشووری کوردستان، ڕاست نییە، بەڵکو ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لە سەرەتادا خۆی باسی ڕۆڵی سەرکردایەتی کردنی خۆی لە شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ پۆلیس کردووە بۆیە ئەوان ئەو بۆچوونەیان لا دروست بووە کە ئەو تۆمەتبارە و دەستی هەیە لە کۆمەڵکوژکردنی کورد لە کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕۆڵی تۆمەتباری ڕاکردو نزار خەزرەجی لە سەرپەرشتیکردنی شاڵاوەکانی ئەنفال، دکتۆر کەمال سەید قادر بەرزنجی، کە هەڵگری بڕوانامەیە لە یاسای نێودەوڵەتی و لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا دەژیت و ئەندامی ڕێکخراوی پارێزەرانی بێسنوور بوو، لە کاتژمێری (11:35) خولەکی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی (13.02.2003)دا بە تەلەفۆن پێی گوتم: (دکتۆر خالید عیسا تەها سەرۆکی پارێزەرانی بێسنوور گوتی: نزار دەڵێت من ئەنفالم کردووە و بەڵام چارم نییە دەبێ بڵێم نەمکردووە، ئێوەش هەوڵم بۆ بدەن ئەگینا ناوبانگی عەرەب، ئێراق و سوپا دەچێت)، لە ڕۆژی (22.02.2003)دا تەلەفۆنم بۆ دکتۆر کەمال کرد بۆ ئەوەی پێی ڕابگەیەنم کە قسەم کردووە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسینێکی ئێکستغا بلەذ (Ekstra Blad) بەناوی نیلس ڤێستبێرگ (Niels Westberg) و دەیەوێت ئەو قسانەی دکتۆر خالید عیسا کە لە زاری نزار خەزرەجی بۆ تۆی کردووە، یەکێکتان بۆ ئەویشی بکات، گوتم: (من قسەم کرد لەگەڵ برادەرێکی دانمارکی و ئەوەم بۆ باسکرد کە تۆ ئەو ڕۆژە بۆ منت باسکرد، ئەو دەیەوێت ڕاستەوخۆ قسەکانی نزار لە زاری خۆتانەوە ببیستێ، کە گوتویەتی: ئەنفالم کردووە بەڵام لەبەر سومعەی جەیشی ئێراقی و سومعەی عەرەب دەبێ بە ناچاری نکۆڵی لێبکەم)، ئەو گوتی: (بەڵام دەبێ بە خالید بڵێم بزانم ڕازی دەبێت یان نا، چونکە ئەو وەکو برادەرایەتی بۆی باس کردووم. ئەگینا بێ ڕەزامەندی ئەو قسە بکەم خیانەتی مهەنییە). گوتم: باشە، هیوادارم بە زووترین کات قسە لەگەڵ دکتۆر خالید بکەیت و وەڵامم دەیتەوە). سێ ڕۆژ تێپەڕی هیچ وەڵامێکی نەبوو، بۆیە لە ڕۆژی (25.02.2003)دا تەلەفۆنم بۆ دکتۆر کەمال سەید قادر کرد و داوای وەڵامم لێکرد، بەڵام ئەو بەر لەوەی وەڵامم بداتەوە پرسی: (تۆ ناوی من و دکتۆر خالید عیسا تەها-ت بەو ڕۆژنامەنووسە دانمارکییە گوتیە)، لە وەڵامدا گوتم: (بەڵێ پێم گوتووە)، ئەو بە هاوارەوە گوتی: (کێ بە تۆی گوتیە ناوی ئێمەی پێبڵێت، بۆ لەخۆتەوە ئیشی سەربەخۆ دەکەیت)، بە توندی تەلەفۆنەکەی داخستەوە. دیاربوو لەگەڵ دکتۆر خالید عیسا قسەی کردبوو، پێ دەچوو ئەویش هەم گلەیی لێکردبێ کە ئەو قسەیەی ئەوی بە من گەیاندووە، هەم ئامادەش نەبووە قسەکانی نزار خەزرەجی بە ڕۆژنامە دانمارکییەکان بگەیەنێ نەوەک سومعەی، عەرەب، ئێراق و سوپای سەدام بچێت، بۆیە دکتۆر کەمال بەمشێوەیە تووڕەیی خۆی بەسەر مندا باراند. لەو هەڵسوکەوتەی دکتۆر کەمالی سەید قادر زۆر توڕەبووم، بەڵام دانم بەخۆمدا گرت، نەک لەبەرئەوەی کە تەلەفۆنی لەسەر داخستم، بەڵکو لەسەر ئەوەی وەکو دکتۆرێک کە بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا هەبێت، کەچی تەنیا لەپێناو مانەوەی لە ڕێکخراوی پارێزەرانی بێسنوور (محامون بلا حدود/ Lawyers Without Borders) چاوپۆشی لە تاوانی تاوانبارێک بکات کە ئەنفالی کورد و کیمیا بارانی هەڵەبجەی کردبێت، لەگەڵ دەیان و سەدان تاوانی تر، دەبێ چاوەڕوانی چی لە دکتۆر کەمال بکرێت! ئایە خیانەتی پیشەیی (مهەنی) گەورەترە لە خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی، بۆیە ئەو نەتەوەو نیشتمانی کردە قوربانی مهنەکەی؟ دەمویست سەرەتا دکتۆر خالید عیسا، یان دکتۆر کەمال سەید قادر ئەو قسەیەی نزار خەزرەجی کە لای دکتۆر خالید عیسا کردبووی لە ڕۆژنامەکانی دانمارکی بڵاوبکرێتەوە، دواتریش بیگەیەنمە پۆلیس و ئەوان وەکو شایەدێک لەدژی نزار خەزرەجی بەکاربێنم، بەڵام دکتۆر کەمال سەید قادر ئامادە نەبوو لەپێناوی کورد و کوردستان خیانەت لە پیشەکەی بکات، وەکو ئەوەی کە خۆیی و دکتۆر خالید عیسا کردیان خیانەتی پیشەیی نەبێت، کە لە ڕاستیدا هەم خیانەتی پیشەیی و هەم شاردنەوەی تاوانە (شاردنەوەی تاوانیش دەکاتە بەشداری کردن لە تاوان). ئەو دوو پارچە کاغەزەی کە لەخوارەوە دایاندەنێم، هی ئەو کاتەن کە قسەم لەگەڵ دکتۆر کەمال سەید قادر کردووە و کورتەیەک لە گفتوگۆکانم نووسیوە.
پێنجەم: میدیاکانی دانمارک لە ڕێگەی جەلال سدیق ساڵح (1969/ سلێمانی)، جەمال سدیق ساڵح (1967/ سلێمانی)، سەمیر ڕەئوف ڕەشید تاڵەبانی و تەواوی ئەو کوردانەی لە خوێندنگەی فێربوونی زمانی دانمارکی لە شارۆچکەی سلەیلسە (Slagelse) لەگەڵ لوتفیە س. فوئاد-ی هاوسەر و محەمەدی کوڕە بچووکی خەزرەجی پێکەوە دەبن، بۆیان ئاشکرابوو کە سەرۆک سوپای پێشووی سەردەمی ئەنفال و کیمیاباران کردنی هەڵەبجە لە دانمارک دەژیت، ئینجا ئاشکرا کرا.
خوێندنگەی فێربوونی زمانی دانمارکی لە سلەیلسە تاکە خوێندنگە بوو بۆ تەواوی پەنابەرەکانی ڤێست شێلەند (Vestsjælland)، واتە خۆرئاوای دوورگەی شێلەند، زۆرجار نزار خەزرەجی لەبەردەم خوێندنگەی سلەیلسە چاوەڕێی لوتفیە و محەمەدی دەکرد تا دێنە دەرێ و بەرەو ماڵ پێکەوە بچنەوە. هیچ کام لە کوردەکان نزار خەزرەجی ناناسنەوە تا ئەو ڕۆژەی کۆنە ئەفسەرێکی سوپای ئێراق لە بەردەم خوێندنگەکەدا چاوی بە نزار خەزرەجی دەکەوێت و بۆ کوردەکانی باس دەکات کە ئەوە نزار خەزرەجی کۆنە سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێراقە، کوردەکانیش تێکڕا دەچنە بەڕێوەبەرێتی خوێندنگاکە و بەڕێوەبەرێتی شارەوانی سوغو و پێیان دەڵێن کە ئەوان نایانەوێت لە هەمان خوێندنگا لە سلەیلسە لەگەڵ ژن و منداڵی ئەو کوردکوژە بخوێنن، یان لە سوغو لە هەمان شار ژیان لەگەڵ خەزرەجی و خانەوادەکەی ببەنە سەر، چونکە بە دیتنی ڕۆژانەی ئەوان (زامی ئەنفال، کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆمەڵکوژی کورد)یان لێ نوێ دەبێتەوە. بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێت، بەڕێوەبەرێتی خوێندنگەی سلەیلسە بڕیار دەدەن لوتفیە و محەمەد خەزرەجی لە خوێندن ڕاگرن و ڕەوانەی ماڵیان دەکەنەوە. بەڵام کوردەکان بەوەندە ڕازی نابن، بەڵکو فشار دەخەنە سەر شارەوانی سوغو کە خەزرەجی و خانەوادەکەی لەو شارە دەرکەن، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە شارەوانی سوغو پۆلیس و میدیای دانمارکی لێ ئاگادار بکەنەوە، ئەگینا میدیای دانمارکی خۆیان هۆکاری دۆزینەوەی نزار خەزرەجی نەبووینە. نزار خەزرەجی، لە کەمپی پەنابەران، لای کوردەکان، پەنابەرانی دانمارک و سوغو خۆی بە (عەبدولڕەحمان) ناساندبوو بۆیە درەنگ ئاشکرا بوو.
شەشەم: نەک چەند هەفتەیەک، بەڵکو ڕێک لە کاتژمێری (1)ی نیوەڕۆی ڕۆژی (04.02.2003)دا لەگەڵ ئەحمەد عەزیز تاڵب ئەندامی کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبار نزار خەزرەجی، لەگەڵ کارمەندێکی داواکاری گشتی (Statsadvokat) بەناوی کاستن سۆنەگۆرد (Karsten Søndergård) دانیشتین و بەناوبراوم گوت: (پێمان وایە لەم نزیکانە نازار خەزرەجی لە دانمارک ڕادەکات، گەر ئێوە لە ڕێگەی پۆلیسەوە هەوڵ نەدەن چاودێری پۆلیسی لەسەر توندتر بکەن. بۆیە ئاگادارت دەکەینەوە تاوەکو تۆش ئەو داواکاریەی ئێمە بگەینیتە بیرگیتە ڤێستبێرگ (Birgitte Vestberg)، هۆکاری ئەوەی کە پێمان وایە ڕادەکات، چونکە ئێمە وەکو میللەتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست باشتر شارەزای کلتوری میللەتانی ئەو ناوچەین، نزار خەزرەجی هەموو ڕێگا یاساییەکانی گرتەبەر بۆ خۆ ڕزگارکردن و خۆدزینەوە لە دادگاییکردن بەناوی ڕێگەپێدان بۆ دەرچوونی لە دانمارک بە پاساوی ئەوەی گوایە سەرکردایەتی سوپا دەکات لەپێناو ڕووخاندنی سەدام و ڕژێمەکەی، بەڵام شکستی هێنا و سەرکەوتوو نەبوو، پێمان وایە ئەو ئێستاکە بەتەواوی بێئومێد بووە لە دەرچوونی بەشێوەیەکی یاسایی لە دانمارک، بۆیە بەدڵنیایی لەمەودوا ڕێگەی نایاسایی دەگرێتەبەر کە ڕاکردنە، ئەوە کلتور و خەسڵەتی زۆربەی کەسانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لەوانەشە هی هەموو جیهان بێت، بەڵام زۆرتر هی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە).
کاستن گفتی دا ئەو ئاگادارکردنەوەو داوایەمان بگەیەنێتە بیرگیتە ڤێستبێرگ-ی داواکاری گشتی، بۆ ئەوەی چاودێری چڕتری خەزرەجی بکرێت تا ڕانەکات، بەڵام دوای ڕاکردنی نزار خەزرەجی لە دانمارک، لە ڕۆژی (18.03.2003)دا باسی ئەو گفتوگۆیەی ڕۆژی (14.02.2003)ی نێوان خۆمان و کاستن سۆنەگۆرد-م بۆ ڕۆژنامەنووس کیێل کغێستیانسن (Kjeld Christiansen)، لە ڕۆژنامەی ئێکستغا بلاذ (Ekstra Bladet)دا کرد، کەچی دوای ئەوەی ناوبراو تەلەفۆن بۆ کاستن دەکات، ئەو وەڵامی کیێل ناداتەوەو تەلەفۆنەکە دەداتە دەست بیرگیتە ڤێستبێرگ، ئەویش سەرسوڕمانی خۆی دەردەخات و گوتبووی: (ئەوە بۆ من شتێکی نوێیە)، کەواتە کاستن نابێ ئاگادارکردنەوەکە و داواکەی ئێمەی بە بیرگیتە ڤێستبێرگ گەیاندبێت. ئەحمەد عەزیز و دەرسیم، لە ڕۆژی (14.02.2003)دا کاستن سۆنەگۆرد-مان ئاگادارکردەوە، کە دەکاتە مانگ و نیوێک بەر لە ڕاکردنی تۆمەتبار نزار خەزرەجی لە دانمارک.
بیرگیتە ڤێستبێرگ (Birgitte Vestberg)ی تەمەن شەست ساڵ (2002)، کە پێشتر داواکاری گشتی بوو لە دوورگەی فیون (Fyn)، لە سەرەتای مانگی شەشی ساڵی (2002)دا لەلایەن وەزارەتی داد، وەکو سەرۆکی داواکاری گشتی بۆ تاوانە تایبەتە نێودەوڵەتییەکان (Statsadvokat for Særlige Internationale Straffesager)، دەست نیشان کراو دامەزراندنی دەزگاکەی سەرەوەش ڕاگەیەنرا، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەو دادگاییکردنی تۆمەتبار نزار خەزرەجی و (15) کەسی تر بکات، کە هەر شازدەیان گومانی تاوانی کۆمەڵکوژییان لێدەکرێت لە وڵاتی خۆیاندا. بیرگیتە ڤێستبێرگ، دوای دەست بەکار بوونی لەو پۆستە نوێیەیدا بە یەک دوو مانگ، لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی: (لێکۆڵینەوە لە دۆسێی نزار خەزرەجی کاتی زۆری دەوێ، ساڵێکی تری دەوێت، گەر زیاتری نەوێت).
حەفتەم: دامەزراندنی کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تاوانبار نزار خەزرەجی، دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی (20.10.2001)، دکتۆر مەحمود عوسمان کۆڕێکی هەبوو لەسەر کەرکوک و شەممەی دواتر (27.10.2001)، مەلا بەختیار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆڕێکی هەبوو لە کۆپنهاون و لەگەڵ ئاسۆ کاکەیی بۆ ئەو کۆڕە پێکەوە هاتین. لەو دوو کۆڕەدا لەگەڵ ئەحمەد عەزیز، نەوزاد مارف، کرمانج شەوکەت و چەندان کوردی تر گفتوگۆمان کرد بۆ ئەوەی کۆمیتەیەک دابمەزرێنین لەپێناوی ڕێکخستنی هەوڵی بەدادگاییکردنی تۆمەتبار نزار خەزرەجی، بۆیە لە کۆڕەکەی مەلا بەختیار لەگەڵ ئەحمەد عەزیز نازانم نەوزاد مارف لە کۆڕەکە بوو، یان بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ ئەوکرد و پێکهاتین بۆ سبەی (28.10.2001) لە بنکەی کۆمەڵەی کوردی غۆسکیلە (Roskilde)، لە کاتژمێری (10)ی بەیانی کۆبینەوە. ئەوانەی لە کۆڕەکەی مەلا بەختیار ئامادەبوون ئاگادارمان کردنەوە، ئەوانەی تریش بە تەلەفۆن ئاگادارکرانەوە. ئاسۆ کاکەیی هەرگیز سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی ڤایلە نەبووە، بەڵام ئەو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە بووەو بەهۆی پێوەندی پتەوی نێوانمان بۆ خۆپیشاندان و یادی چواردە ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، کە لە ڕۆژی (16.03.2002)دا لە کۆپنهاون یادی کرایەوە، هەروەها بۆ ئاغوس و چەند جێگەیەکی تریش هات!
لیژنەی دووەم کەسێکی تریان لەگەڵ بوو بە ناوی شادومان محەمەد کە پەیامنێری ڕۆژنامەی هاوڵاتی بوو، بەڵام دوای دوو مانگێک وازی هێنا، هەروەها مریەم شکاک و فەهمی عەبدولمەجید تەنیا لە ڕۆژی دامەزراندنی کۆمیتەکە ئامادەبوون و بۆ هیچ کۆبوونەوەیەکی تر نەهاتن، کرمانج شەوکەت-یش دوای چەند مانگێک دوورکەوتەوە و وازی هێنا. مریەم شکاک و شادومان بەجارێک بزربوون، بەڵام فەهمی مەجید و کرمانج شەوکەت لە تەلەفزیۆن دەردەچوون و لەگەڵ ڕۆژنامەکان چاوپێکەوتنیان دەکرد سەبارەت بە ڕەوشی دادگاییکردنی خەزرەجی، فەهمی مەجید تەنانەت زۆر جار وتاریشی لە ڕۆژنامە دانمارکییەکان دەنووسی. دەزانم دواتر گۆران هەڵەبجەیی و بە درەنگەوەش شاخەوان شۆڕش هاتنە ناو کۆمیتەکە بۆ شوێن گرتنەوەی ئەو چوار کەسەی کە وازیان هێنابوو، بەڵام مێژووی هاتنی ئەوانم بەردەست نییە، خۆزگە شاخەوان خۆی دەینووسی.
هەشتەم: ئێغیک هەلد (Erik Hald)، سەرۆک یان بەڕێوەبەری پۆلیسی غینگستیذ (Ringsted) نەبوو، بەڵکو سیینە یوستیسن (Signe Justesen) بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو شارە بوو کە زۆر توند بوو بەرانبەر بە تاوانکاران و نزار خەزرەجی، ئیغیک هەلد پۆلیس یان ئەفسەری لێکۆڵینەوە بوو.
نۆیەم: شاخەوان شۆڕش نووسیوێتی: (دوای دروستکردنی کۆمیتەک بەناوی کۆمیتە و دەرسیم نامە بۆ سەرۆکی پۆلیسی شاری غینگستیذ لە ڕێکەوتی (28.01.2002) دەنێرێت و تیایدا چۆنیەتی بەشداریی تاوانبار نزار خەزرەجی لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا لە چەند خاڵێکدا ئاماژەیان بۆ دەکرێت).
خۆم لەوە تێناگەم کە شاخەوان شۆڕش، بۆ ئاماژەی بەو نامەیەی من داوە کە لە ڕۆژی ئاماژە پێکراو بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی غینگستیذ-م ناردبێ، خۆم ئەوە تاکە نامەی من نییە کە بۆ پۆلیس، یان دادگام ناردبێت! تەنانەت پێش دامەزراندنی کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبار نزار خەزرەجی نامەم بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو شارە ناردووە. هەروەها هەر بەڵگەیەک دەستمان کەوتبێت بە کورتە نامەیەک بە زمانی دانمارکی ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکانم بۆ پۆلیس و دادگا ڕوونکردۆتەوە، لەوانەشە زیاتر لە پەنجا نامەشم ناردبێت.
خۆم پێشترو لە سەرەتای ئاشکرابوونی نزار خەزرەجی لە دانمارک، لە ڕۆژانی (29) و (30.09.2003)، تەلەفۆنم کردووە بۆ وەزارەتی داد، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرێتی گشتیی پۆلیس و داواکاری گشتی (داواکاری وڵات)، ئەوانیش ڕێنماییان کردووم کە قسە لەگەڵ چەند لایەنێکی تری پۆلیس و دادوەری بکەم، لە ڕۆژی (02.10.2001)دا ژنێک لە وەزارەتی داد ڕێنمایی کردم کە قسە لەگەڵ هێنینگ فوذە (Henning Fode)ی سەرۆکی دادگای وڵات بکەم، هەروەها ژمارەی پۆلیسی غینستیذ و هێنینگ فوذە-ی دامێ. هەمان ڕۆژ قسەم کرد لەگەڵ هێنینگ فوذە، دوای گفتوگۆیەکی باش ڕێنمایی کردم کە سکاڵاکەم بنووسم و ژمارەی فاکسێکیشی دامێ تا سکاڵاکەیان بۆ فاکس بکەم. بۆ ڕۆژی دواتر (03.10.2001) سکاڵاکەم بە فاکس بۆی نارد، ڕۆژی پاشتریش (04.10.2001) هەندێک زانیاری ترم خستە سەر سکاڵاکە و وەکو تەواوکەری سکاڵای ڕۆژی پێشوو بۆیم نارد. ئەوانیش بە مێژووی (04.10.2001) نامەیەکیان بۆ ناردووم کە سکاڵاکانی ڕۆژانی ئاماژە پێکراو لە سەرەوەیان بەدەست گەیشتووە و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن (کۆپی نامەکە لە خوارەوە دادەنێم). دوای چەند ڕۆژێک هێنینگ فوذە بە تەلەفۆن پێی ڕاگەیاندم کە سکاڵاکەی منیان بۆ پۆلیسی غینگستیذ ناردووە، کە ئەوان ئەرکی لێکۆڵینەوەیان لە دۆسێی تۆمەتبار نزار خەزرەجی بە پۆلیسی ئەو شارە سپاردووە. لە ماوەی نێوان (2001.10.28-4)دا لەوانەیە دەیان بەڵگەنامەم بۆ پۆلیسی ئەو شارە و ئیغیک هەلد ناردبێ.
نۆیەم: شاخەوان نووسیوێتی: (کەسی پەیوەندیکەر لەنێوان کۆمیتە و دامەزراوە دانمارکیەکاندا نەوزاد مارف بوو وەکو بۆ ئەو لیژنەیە دیاریکرابوو، بەڵام دەرسیم-یش پەیوەندی چالاکانەی هەبووە و دەکۆمێنت و نامەی ناردووە).
ئەگەر شاخەوان بە مەبەستی ئەوەی کە سنوورم بەزاندبێ و دەستم خستبێتە نێو کاری نەوزاد مارف، یان لەسەر داوای نەوزاد ئاماژەی بەو نامە ناردنانەی من کردبێت، هەق وانەبوو ئەو ئاماژەیە بکات، چونکە ئەو ئاگاداری دامەزراندنی کۆمیتەکە و ئیشکردنەکانی ناو کۆمیتەکە نەبووە کە چەند ئاستەنگ لەبەردەم ئیشوکارەکانماندا هەبوون، بەهۆی دووری شوێنی ژیانی ئەندامان لە یەکتر و کارکردن و خوێندنی ئەندامەکان، کە بۆتە هۆی ئەوەی کاتێکی زۆر تەنیا (ئەحمەد عەزیز، نەوزاد مارف و دەرسیم) لە کۆمیتەکەدا چالاک بووین، نەوزاد-یش لەبەر ئیشوکاری تایبەتی خۆیی و بژێوی ژیانی، هیچ کاتی نەبوو، بۆیە لەگەڵ ئەحمەد عەزیز بڕیارماندا کە ئەو بەڵگانەی بەدەستمان دەگات بەبێ ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێک چاوەڕێی نەوزاد بکەین تا کاتی دەبێت و دەیاننێرێت، خۆم بیاننێرم، هەروەها بڕیاریشمان دا چیتر هەر ڕاگەیاندنێکی ئاسۆی دادگاییکردنی تاوانبار کە سەرەتا بە ڕاوێژی هەرسێکمان دەنووسرا و بڵاودەکرایە چیتر بۆ نەوزادی نەنێرین تا دەیخوێنیتەوە و ئۆکەی دەکات، کە خۆم هەر بابەتێک بە دانمارکی بوایە دەمکردە کوردی، یان هەر ڕۆژێک نزار خەزرەجی لە دادگا بوایە کە هەردەم لەگەڵ ئەحمەد عەزیز ئامادە دەبووین و جارجار ئەوانەی تریش دەهاتن، بە فاکس بابەتە وەرگێڕاوەکان و بڕیاری دادگاکەم بۆ ئەحمەد عەزیز دەنارد (کە ئەو دانمارکیەکەی باش نەبوو)، ئەویش بە پشت بەستن بە وەرگێڕانەکانم ئاسۆی دادگاییکردنەکانی دەنووسی و سەرەتا بۆ نەوزاد و منی دەنارد، هەر سەرنج و تێبینییەکمان هەبوایە بە تەلەفۆن ئاگادارمان دەکردەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر هیچمان نەبوایە، ئەویش دەستبەجێ بۆ ماڵپەڕە کوردییەکانی دەنارد. بەڵام هەردووکمان (ئەحمەد عەزیز و دەرسیم) نەماندەتوانی تا سەر وا بە سستی لەگەڵ نەوزاد کار بکەین و چاوەڕێی ئەو بکەین کەی کاتی دەبێت بۆ خوێندنەوەی ئەو ئاسۆی دادگاییکردنانەی نزار خەزرەجی کە ئەحمەد عەزیز بۆی دەنارد، بۆیە بڕیارمان دا لەوەش چیتر هیچ بۆ ئەو نەنێرین، ئەو بڕیارانەشمان بەهۆی سەرقاڵی نەوزاد مارف بووە بە کاری خۆی، کە مافی خۆی بووە کار بکات و بژێوی ژیانی خۆیی و خانەوادەکەی مسۆگەر بکات، هەروەها لەپێناوی پەلەکردن بووە لە بڵاوکردنەوەی ئاسۆی دادگاییکردنەکان لە هەمان ڕۆژ، یان ڕۆژی دواتر. بەڵام لە هەمان کاتیشدا نەوزاد مارف خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەنامە بووە، پێوەندی بە شایەدەکان کردووە و ڕۆژێک لە ڕۆژان کەسمان گلەییمان لێ نەکردووە، بەڵکو هەر بەڵگەنامەیەک پەیدا کرابێت هەموومانی دڵخۆش کردووە. تەواوی ئەو بابەتانەی کە لە دانمارکی بۆ کوردی وەرمگێڕان، لەگەڵ نووسینی کورتەیەک لە ڕەوشی دادگاییکردنەکانی تۆمەتبار نزار خەزرەجی کە لە ڕۆژانی دادگاییکردنی ناوبراودا دەمنووسین و بۆ ئەحمەد عەزیزم فاکس دەکردن، هەموویانم پاراستووە. خۆ زۆر جار (ئەحمەد عەزیز و دەرسیم)، دەچووین بۆ بینین و قسەکردن لەگەڵ نوێنەرانی پارتەکان لە پەرلەمانی دانمارکی، هەروەها چوونمان بۆ بینینی کارمەندانی (داواکاری گشتی بۆ تاوانە تایبەتە نێودەوڵەتییەکان)، بەتایبەت ئیغیک هەنسن (Erik Hansen)ی جێگری کۆمسیاری تاوانەکان و جارجاریش کاستن سۆنەگۆرد (Karsten Søndergård)، کە ئەو کارانە تەنیا بە ڕۆژ دەکران و نەوزاد مارف ڕۆژانە لەنێوان کاتژمێری (17-16)ی دوای نیوەڕۆ دەستی لە کار هەڵدەگرت و نزیکەی کاتژمێرێکی دەویست تا دەگەیشتەوە ماڵ، هەر بەهۆی درەنگ گەڕانەوەی نەوزاد لە کاردا کۆبوونەوەکانمان دەخستە کاتژمێری (19-18)ی ئێوارە لە ماڵەکەی ئەو.
بۆ منیش باش ڕێککەوتبوو کە لە ساڵانی (2004-2002) خوێندکار بووم لە کۆپنهاون و هەفتەی دوو یان سێ ڕۆژ لەوێ بووم و ئێواران لەنێوان (22-18) لە خوێندنگە بووم، بەیانیان لەگەڵ ئەحمەد عەزیز ئیشوکاری کۆمیتەکەمان دەکرد، کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەکان بوو، ئامادەبوونمان لە ڕۆژانی دادگاییکردنی نزار خەزرەجی لە سوغو، یان چاوپێکەوتنمان لە دەزگای (داواکاری گشتی بۆ تاوانە تایبەتە نێودەوڵەتییەکان)، کە بەزۆری لەگەڵ ئیغیک هەنسن بوو لە کۆپنهاون.
کاتێک کە ڕۆژی (19.11.2002)، پۆلیس و دادگای دانمارک بڕیاری دەستبەسەرکردنی نزار خەزرەجی دا لە ماڵەکەی خۆی، سەفەر کردنی لێ قەدەغە کرد و هەموو بەڵگەنامەکانی سەفەر کردنی ناوبراوی دەست بەسەردا گرت، چونکە دەیویست ڤیزەی سعودیە وەرگرێت و ڕابکات، لە تەلەفۆن بە نەوزاد مارف-م گوت: (باش بوو ماندوو بوون و هەوڵەکانمان بە فیڕۆ نەچوون)، نەوزاد لە وەڵامدا گوتی: (ڕاستە ئێمە هەموومان ماندوو بووین، بەڵام تۆ و ئەحمەد عەزیز لە هەموومان ماندووتر بوون، کە خۆم بەهۆی ئیشەکەمەوە نەمدەتوانی وەکو ئێوە بم). کەواتە گەر هەر بڕیارێکمان دابێت بۆ پڕکردنەوەی کارەکانی نەوزاد مارف، هۆکارەکەی سەرقاڵی ئەو بووە بە کاری ڕۆژانەی خۆیەوە نەک خۆهەڵقورتاندنی (ئەحمەد عەزیز و دەرسیم، یان دەرسیم بە تەنیا) لە ئیشوکاری نەوزاد مارف. بەلای کەم و بە تایبەت لە ساڵی (2002)دا هەروەها تا ڕاکردنی نزار خەزرەجی لەنێوان ڕۆژانی (2003.03.16-14)دا، سێ بۆ چوار کۆبوونەوەی کۆمیتەکەمان کردووە کە هەمووی لە ماڵی نەوزاد مارف بووە، کە تەنیا ئەو سێ کەسە بەشدار بووینە (ئەحمەد عەزیز، نەوزاد مارف و دەرسیم) و کەسی تر بۆ کۆبوونەوەکان نەهاتووە، یان ئاگادار نەکراونەتەوە، ئایە کێ ئەوانەی تری فەرامۆش کردووە، گەر فەرامۆش کرابن کێ فەرامۆشی کردوون؟
دەیەم: شاخەوان شۆڕش نووسیوێتی: (کۆمیتەکە لە مانگی مارسی 2002دا پەیوەندی بە بیۆن ئێلمکویست (Bjørn Elmquist) دەکات، ئەویش لە (8)ی مارسی (2002)دا نامە بۆ پۆلیسی غێنگستیذ دەنێرێت و داوا دەکات تۆمەت ڕووبەڕووی تاوانبار نەزار خەزرەجی بکرێتەوە.
تا ڕۆژی (06.10.2001)، تەنیا خۆم سکاڵام لەدژی نزار خەزرەجی تۆمار کردبوو، ئێوارەی ئەو ڕۆژە پێنج کورد چووینە نووسینگەی بیۆن ئێلمکویست و ئەومان کرد بە پارێزەری خۆمان بۆ ئەوەی سکاڵای ئێمە بگەیەنێتە پۆلیس. ناوی پێنج کەسەکە ئەمانە بوون: (جەعفەر عەبدوڵڵا نەسروڵڵا/ 1955/ هەڵەبجە، فوئاد حەمە فەرەج نانەوا/ هەڵەبجە، کرمانج شەوکەت عەبدولڕەحمان محەمەد عەلی ناسراو بە کرمانج شەوکەتی مەلا/ 1971/ هەڵەبجە، لەمیعە عەبولە عومەر (1956/ هەڵەبجە) و دەرسیم). کرمانج شەوکەت، لە خۆپیشاندانەکان و قسەکردن بۆ میدیای دانمارکی زۆر چالاک بوو، هەروەها بۆ ئێمەش پێویست بوو، بەڵام بەداخەوە دوای دوو مانگێک خۆی کێشایەوە، کە زیاتر بەهۆی سەرقاڵی ئیشەکەی بوو کە کاتی نەبوو، کەچی جارجار لە تەلەفزیۆن و ڕۆژنامەکان دەردەکەوتەوە.
بیۆن ئێلمکویست، پارێزەرێکی بەتواناو ناسراو بوو، چەند ڕۆژ دواتر بە نامەیەک سکاڵاکانی نارد بۆ پۆلیس و داوای لە حکومەت کرد کە ئێمە ئەومان بە پارێزەری خۆمان دەستنیشان کردووە، بەڵام حکومەت ڕەتی کردەوە کە وەکو پارێزەری ئێمە دەست بەکاربێ و کرێی کارەکەی بدەنێ، کەچی ئەو گوتی: (من بۆ پارەی ناکەم و بۆ کوردی دەکەم کە نەتەوەیەکی ماف خوراون، بۆیە بەردەوام دەبم لەسەر کارەکەم و پارە گرنگ نییە بەلامەوە). ئەو هەر واشی کرد و بەردەوام بوو لە هەوڵەکانی خۆیی و بەر لە (8)ی مارسی (2002)دا دەیان جار تەلەفۆنم بۆی کردووە، نامەی بۆ ناردووم و سەردانیم کردووە، پێموایە دەبێ هەر لەسەر داوای من بووبێت کە دواتر کۆمیتەکە پەیوەندی پێوە کردبێ بۆ ئەوەی هۆکاری نەچوونی پۆلیسی دانمارک بۆ ئوردەن بزانین کە دوو شایەدی زۆر گرنگ لەوێ هەبوون بە ناوەکانی (عەمار ئیبراهیم ئەلسیاب و سامر یاسر حوسێن)، کە فڕۆکەوانی ئێراقی بەناوی عەمید جەودەت مستەفا محەمەد ئەلنەقیب تورکمانی (1941-2007.05.10)، سەرەڕای ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەی کردبوو لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی سەدام، کەچی تەشقەڵەی بەو دوو شایەدە دەکرد و داوای لێدەکردن کە لە شایەدی دان لەدژی خەزرەجی پەشیمان ببنەوە. نەوزاد مارف، قسەی لەگەڵ ئەو دوو شایەدەی ئوردەن کردبوو، سکاڵاکانی خۆیان بۆ ئەو ناردبوو، زانیاری زۆرتر لای ئەو دەست دەکەون.
یازدەم: شاخەوان نووسیوێتی: (لە نامەکەدا ئاماژە بە مانەوەی خەزرەجی لای سەرکردایەتی پارتە کوردییەکان بۆ ماوەی سێ مانگ دەکەن و وەکو بەڵگەی بێتاوانی ئەوە بەکاری دەهێنن).
لە نامەی هەر کەسێک نووسرابێت کە گوایە نزار خەزرەجی سێ مانگ لای سەرکردایەتی پارتە کوردستانییەکان مابێتەوە ڕاست نییە، چونکە نزار خەزرەجی بە دەستی خۆی نووسیویەتی کە ئەو لە ڕۆژی (14.03.1996)دا لە موسڵ گەیەنراوەتە ئاکرێ و لە بەرەبەیانی ڕۆژی (17.03.1996)دا لە زاخۆ پەڕیوەتەوە بەرەو تورکیا، کە هەمووی دەکاتە سێ ڕۆژ.
دوازدەم: شاخەوان نووسیوێتی: (من جارێک بەناوی کۆمیتە داوای بەڵگە و دەکۆمێنتەکانم لە وەزارەتی داد کرد، دوای دوو سێ هەفتە ئەوەی بەپێی یاسا ڕێگەی پێدەدرا بۆیان ناردم، منیش بۆ دەرسیم-م نارد). ڕاستە شاخەوان ئەو بەڵگانەی بۆ من ناردووە کە (68) لاپەڕەیەو تاوەکو ئێستاکە لەنێو ئەو زەرفەدایە کە بە پۆست بۆی ناردووم و مێژووی (24.08.2003)ی پۆستکردنەکەی لەسەرە، بەڵام ئەو (68) لاپەڕەیە هەمووی بە ئینگلیزین و هیچ سوودم لێوەرنەگرتوون، کە ئەو قسەیە دەکەم مەبەستم لە کەمکردنەوەی نرخی ئەو (68) لاپەڕەیەی ئەو نییە کە بۆی ناردووم، بەڵکو لە ڕاستیدا ئینگلیزی نازانم، سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر هەمان شتم وەرگرتبوو بەڵام ئەوەی من (56) لاپەڕە بوو لەگەڵ (80) پەڕ بە زمانی دانمارکی کە لە هەردوو لای نووسراوە بۆیە زیاتر لە (120) لاپەڕە دەبێ، کەچی سوودم لەوانیش وەرنەگرتووە بۆ هیچ نووسینێک، یەکەم: چونکە کاتم نەبووە، دووەم: چونکە بڕیارم داوە کاتی نووسینی پەرتووکێک لەسەر (پرسی دادگایی کردنی نزار خەزرەجی لە دانمارک)، هەم ئینگلیزی و دانمارکیەکە سەیر بکەم. ئەو (68) لاپەڕەیەی کە شاخەوان بۆی ناردووم تاوەکو ئێستاکە لەنێو هەمان زەرفدایە کە ناوبراو بە پۆست بۆی ناردووم (وێنەی زەرفەکە دادەنێم)، هەروەها ئەو (56) لاپەڕەیە بە ئینگلیزی و (120) لاپەڕەیەی بە دانمارکی و خۆم لە دادگاو پۆلیسی دانمارک وەرمگرتوون، لەناو جانتایەکی سپی بەتەنیا دامناون (کە وێنەکەی دادەنێم).
بەڵام ئەوەی بەلامەوە سەیر بێت دوو مانگێک لەمەوبەر لە نووسینێکمدا لەسەر نزار خەزرەجی، هاوڕێیەکی شاخەوان شۆڕش بۆی نووسیبووم کە گوایە من تەواوی دۆسیەی دادگاییکردنی نزار خەزرەجیم لە کەسێک وەرگرتووە، کە نایەوێت ناوەکەی بڵێت. هەمان ڕۆژ سەیری ماسنجەری ئەو هاوڕێیەی شاخەوان شاخەوان-م کرد چونکە لە هەردوو فەیسبووکی خۆم لە ماسنجەرەوە تەلەفۆنی بۆ کردم، بینیم لە یەکێکیان پێشتر لە ڕۆژی (17.03.2022)دا نامەیەکی دەنگی جێهێشتبوو، کە دەڵێت: (تازە قسەم لەگەڵ شاخەوان شۆڕش کرد و گوتی: کاتی خۆی هەندێک دوکۆمێنتم بۆ دەرسیم ناردووە، جا نازانم نامەی حزبە کوردییەکانی تیایە بۆ حکومەتی دانمارک یان نا، کە پێویستی زۆرم بە نامەکان هەیە). زۆر بەلامەوە سەیرە گەر شاخەوان شۆڕش باسی ئەوەی کردبێت کە تەواوی دۆسیەی دادگاییکردنی نزار خەزرەجی بۆ من ناردبێت، کە خۆم گومانم هەیە ناوبراو ئەو قسەیەی کردبێت، بەڵام ئەو هاوڕێیەی شاخەوان دوای ئەوەی کە لە ڕۆژی (17.03.2022) قسەی لەگەڵ شاخەوان کردووەو دواتر هەمان ڕۆژ نامەی دەنگی بۆ من بەجێهێشتووە، لە نامەکەدا پرسیاری نامەی پارتە کوردستانییەکان دەکات، کە ئایە لەنێو ئەو دوکۆمێنتانەدا بێت، یان نا، کە شاخەوان کاتی خۆی بۆی ناردووم؟ ئەوەیان جێگەی سەرسوڕمانی زۆرە بۆ من، چونکە یەکەم کەس بوویمە نامەی سەران و پارتە کوردستانی و ئێراقییەکانم وەرگرتووە، دواتریش نامەی مام جەلال کە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی (2002)دا وەرم گرت، نامەکانم تا دوای دوو بۆ سێ ساڵ بڵاونەکردنەوە، ئێستەشی لەگەڵ دابێ نامەی سەڵاح عومەر عەلی و نامەی هەشت عەرەبە کۆنە بەعسی و ئەفسەرە پلە بەرزەکانم بڵاونەکردۆتەوە.
وابزانم جاری یەکەم کە بە تەلەفۆن باسی ئەو نامانەم لای ئەحمەد عەزیز کرد، دوای دەرچوونی نزار خەزرەجی بوو لە دانمارک، ئەحمەد گلەیی کرد، کە گوایە چۆن دەبێت ئەو نامانە لە ئەندامانی کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تاوانبار نزار خەزرەجی بشارمەوە، لە وەڵامدا پێم گوت: (بۆ دەبێ گلەیی بکەیت، یان خۆت وا نیشان بدەیت کە توڕەیت لەسەر شاردنەوەی ئەو نامانە، کە جگە لە نامەی مام جەلال، ئەوانەی ترم بەر لە دروستبوونی کۆمیتەکە دەستکەوتووە)! یەکەم کەسیش کە نامەکانم دابێتێ ئەحمەد عەزیز بووە، دواتر لە چەند بابەتێکدا خۆم هەر چوار نامەم بڵاوکردەوەو بۆ سەدان هاوڕێشم ناردووە. ئەحمەد عەزیز، جارێکی تریش لە کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی (2010)دا لە کوردستانەوە داوای نامەکانی کرد گوایە دەیەوێت پەرتووکێک لەسەر پرسی دادگاییکردنی نزار خەزرەجی بنووسێت، هەر چوار نامەم بۆ ناردەوە، کەچی دوای چەند ڕۆژێک لە ڕێکەوتی (01.03.2010)دا لە تەلەفزیۆنی (KNN) لە بەرنامەیەک تەنیا نامەکانی (دکتۆر فوئاد مەعسوم و جەلال تاڵەبانی) کرد و ئەوانەی (دڵشاد میرانی و ئیحسان عەبدولعەزیز)ی باس نەکرد، لەسەر بەکارهێنانی ئەو نامانە بەمشێوەیە بۆ بەرژەوەندی سیاسیی خۆی بوو بە ناخۆشیمان.
سیازدەم: شاخەوان نووسیوێتی: (سەرۆکی دانمارک ئانەس فۆ غاسموسن/ Anders Fogh Rasmussen)، لە ڕاستیدا ئەنەس فۆو غاسموسن سەرۆکوەزیرانی دانمارک بووە، نەک سەرۆکی دانمارک، چونکە هیچ پۆستێک نییە لە دانمارک بەناوی سەرۆکی دانمارک.
چواردەم: شاخەوان نووسیوێتی: (نەزار خەزرەجی لە شارێکە بەناوی عین الحسین بە دووری 100 کیلۆمەتر لە شاری دوبەی پایتەختی ئیمارات).
نزار خەزرەجی، لە وڵاتی ئیمارات، لە شاری (العین)ە، کە نزیکەی (150) کیلۆمەتر لە دوبەی پایتەخت دوورەو کەوتۆتە باشووری ئەو شارە. لە ڕۆژنامەکانی دانمارک هەڵەی زۆر کراوە لەسەر ناوی شارەکە و ماوەی نێوان شاری ئەلعەین و دوبەی، کە بە شێوەی جیاواز لەنێوان (20-100) کیلۆمەتر نووسراوە.
دەرسیم پێشەوا
دووشەممە (04.07.2022)
دانمارک

+2




سۆران سەرقافڵەی شەهیدانی قەڵەم… عەلی مەحمود محەمەد

سۆرن مامە حەمە یەكەمینی ئەو شەهیدە رۆژنامەنووسانەیە لەسەر كاری رۆژنامەنووسی لە باشووری كوردستان تیرۆر كران, چۆن كاوە لە باوەشی دایكیا تیرۆر كرا, چۆن سەردەشت عوسمان رفێنرا و بە ساردی هێنرایەوە بۆ باوەشی دایكی, سۆرانیش تیرۆركردنەكەی تراژیدیانە بوو, ئەو چەندە بوێر بوو لە وتن و كرداردا, هێندەش پەیوەست بوو بە باوەشی دایكیەوە.
بۆ كۆتایی هێنان بە وتنی راستیەكان كۆتایی بە ژیانی سۆران هێنرا, كەچی چواردە ساڵە راستی تیرۆركردنەكەی نە وتراوە, لێ لە ویژدانی گەلیشدا بە زیندویی ماوە, دەیانزانی تا سۆران بمێنێت راستی هەر دەوترێت, كەسانی گەندەڵ و چەوسێنەر بۆ درێژەدان بە كارەكانیان پێویستیان بەوەیە كۆتایی بەو وتنانە بهێنن, لە رێگای سەندنەوەی ژیان لەو رۆژنامەنووسانەی بەرەو روی تالان و بڕۆو كارە نا ئەخلاقییەكانیان بونەتەوە, چونكە تا ژیانی سوارچاكانی دادپەروەری بەردەوام بێت وتنی راستییەكان و دەرخستنی بۆ رایگشتی بەردەوام دەبێت, سەندنەوەی ژیان سەندنەوەی وتنی راستییەكانە.

دۆسیەكانی رۆژنامەنووسان لە جیهان
دۆسیەی رۆژنامەنووسانی تیرۆر كراوی كوردستان بەشێكی بچوكە لە تیرۆری رۆژنامەنوسانی جیهان, لەو شوێنانەی تاوانكار لە سزا رزگاری نەبووەو دیموكراسیەت بوونی هەبووە وەك وڵاتی ماڵتا حكومەت بەهۆوەی روخاوە, چونكە كوشتنی رۆژنامەنووس تاوانێكی كوشتنی ئاسایی نییە, چەندە كوشتنی جەستەیە, هێندەش كوشتنی وتنی راستییەكانە, دەرخستنی نا دادپەروەری دەسەلاتدارییە.
كوشتنی رۆژنامەنووسان دۆسیەیەكی گەورەی رزگاربوونی تاوانبارانە لە سزا لە ئاستی جیهانی, چونكە تاوانكاران كەسانی گەندەڵن و دەست رۆیشتوون لە رێگای گەندەڵییەوە بە هێزو دەسەلاتدارن بوونە, بۆیە بە سانایی لە زۆنی وڵاتانی گەندەڵ و نەبوونی یاسا لە سزاو لێپرسینەوە رزگاریان دەبێت.
لە ساڵی 1992ەوە تا هەنووكە زیاتر لە 1400 رۆژنامەنووس لە جیهان تیرۆر كراوە, تەنها لە دەیەی رابردوودا لە جیهان 226 رۆژنامەنووس تیرۆر كراون, لە كۆی 278 كاری تیرۆریستی سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی لە جیهان, رۆژنامەنووسان 81,2% ی قوربانیانی بەرەو روبوونەوەی گەندەڵی پێك دەهێنن, واتا زۆربەی باجی بەرەو رووبوونەوەی گەندەڵی رۆژنامەنووسان داویانە, دوای ئەوانیش دادوەرو پۆلیس دێن, هاوكات 81%ی تاوانبارانی دۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنووسان لە سزا رزگاریان بووە لەو ماوەیەدا, وەلێ لە هەرێمی كوردستان رزگاربووانی بكەری تیرۆری رۆژنامەنووسان لە سزا رێژەكەی گەیشتۆتە 100%, وە قوربانیەكانی 100% رۆژنامەنووسانن, ئەمەش كارەساتەو كردنەوەی دەرگایە بۆ تیرۆری رۆژنامەنووسان بە ئازادی و بەردەوامی دان بە گەندەڵی و ئازادكردنی.
لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2020دا 87%ی دۆسیەكانی تیرۆری رۆژنامەنووسان لە جیهان نەگەیشتووە بە ئەنجام یان هەر لایەنەكانی دادوەری لێ ئاگادار نەكراوەتەوەو تاوانباران لە سزا رزگاریان بووە, هەر چوار دۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنووسانی كوردستانیش دەكەونە ئەو ماوە مێژوەوە.
لەو وڵاتانەی كە تیایاندا تاوانبار لە سزا رزگاریان بووە, سۆماڵ بە پلەی یەكەمی رزگار بوونی تاوانبارە لە سزا, وڵاتی سوریا دووەم و عێراق سێیەمی ئەو وڵاتانەیە, كە هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لێی, عێراق لە ریزبەندی ژمارە 172ە لە كۆی 180 وڵات لە ئازادی رۆژنامەگەری لە جیهان,32 پلە لە خوار سۆماڵەوەیە .

ئەوروپاو رزگار نەبوونی تاوانباران لە سزا
لە پێنج ساڵی رابردوودا, وڵاتانی ئەوروپا پێنج كاری تیرۆریستی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە, وەلێ چواریان تاوانباران دۆزراونەتەوەو سزا دراون دەكاتە 80% ی دۆسیەكان, پێَچەوانەی جیهان كە زیاد لە 80%ی رزگاریان بووە, وە دوو لەو پێنج حالەتە بۆتە هۆی روخانی حكومەتەكان, كە پێگەشیان بەهێز بووە پێشتر بەهۆی ناڕەزایەتی جەماوەر لەو كارانەو كاردانەوەی توند لە هەمبەری, چونكە رۆژنامەنووسان پێگەی بەهێزیان لە كۆمەڵگاكانیان هەیە , لە خوارەوە ئاماژەیان پیچ دەدەین:

  • رۆژنامەنووسی ماڵتایی كارۆانا غالیزیا لە رێكەوتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 تیرۆركرا, لە ئەنجامدا بەهۆی ناڕەزایەتی گشتییەوە جۆزیف مسكاتی سەرەك وەزیرانی ولات ناچاركرا دەست لە كار بكێشێتەوە, هەرچەندە بكوژەكەشی بە 15 ساڵ زیندانی حوكم دراو لە سزا رزگاری نەبوو.
  • رۆژنامەنووسی سلۆفاكی جان كۆسیاك لە رێكەوتی 21-2-2017 تیرۆر كرا, ناڕەزایەتییەكان بووە هۆی دەست لەكار كێشانەوەی ربەرت فیكۆی سەرۆك وەزیران لە رێكەوتی 11-3-2020 واتا دوای 20 رۆژ لە تیرۆركردنەكە, هەرچەندە 13 دادوەر دەستگیركران بەهۆی پەیوەندییان بە دۆسیەكەوە.
  • رۆژنامەنوسی بولگاری فیكتۆریا مارینۆفا لە 7ی ئۆكتۆبەری 2018 تیرۆر كرا, ناوبراو بووە سێیەم رۆژنامەنووسی تیرۆركراوی ئەوروپی, تۆمەتبار بەناوی سفیرین كراسمیرۆف لە ئەڵمانیا دەستگیرا.
  • رۆژنامەنووس ئار دی فرێسی هۆڵەندی لە 15ی یۆلی 2021 تیرۆر كرا, سێ گومان لێكراو دەستگیركران.
  • جۆرج كاریفاز رۆژنامەنووسی یۆنانی لە رێكەوتی 9ی ئەبرێلی 2021 لە نزیك ماڵەكەی لە شاری ئەسینای پایتەخت تیرۆر كرا. بە پێی زانیارییەكانی بەردەستی ئێمە هێشتا بكوژی رۆژنامەنووس جۆرج كاریفاز نەدۆزراوەتەوە, تاكە رۆژنامەنووسە لە ئەوروپا هێشتا بكوژەكەی ئازادن. ئەوەی شایانی باسە یۆنان خراپترین وڵاتی ئەوروپایە لە بواری ئازادی رۆژنامەنووسی, لە ریزبەندی 108 ە لە كۆی 180 وڵاتی جیهان كە ئێران و ئەریتریا و كۆریای باكوور لە خواروەی ریزبەندیەكەن.

كوردستان بۆ خراپترینی جیهان بێت

وەك لە ئەنجام و ئامارەكان بینیمان, رزگاربوونی تاوانبارانی بكوژی رۆژنامەنووسان لە كورستان رێژەی 100% ە, وە قوربانیانی بەرەو روبوونەوەی گەندەڵیش 100% رۆژنامەنووسانن, ئەمەش ئامارێكی ترسناكەو دەرگا دەكاتەوە بۆ كۆمەڵكوژ كردنی رۆژنامەنووسان و رێگا گرتن لە وتنی راستییەكان و شاردنەوەی دەرخستنی تاوانی كوشتنەكان, هاوكات دەریشی دەخات تەرزی رۆژنامەنووسانی دژ بە گەندەڵی وەك سۆران و سەردەشت و كاوە خەباتكاری ریزی پێشەوە گەندەڵین, كاری رۆژنامەنووسی لە رووی ئەخلاقییەوە وتنی راستییەكانە.
ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو خواستەی نییە كە دەرگی تیرۆری رۆژنامەنووسان ئازاد بكات, پێویستە تاوانبارانی تیرۆری رۆژنامەنوسان سۆران و سەردەشت و كاوەو ویداد لە سزا رزگاریان نەبێت , ئەنجامی كەیسەكانی تیرۆری رۆژنامەنووسان ئاشكرا بكات, راستییەكان رابگەیەنێت, مۆنمێنتی یاداوەرییان بۆ دروست بكات, یاداوەرییان فەرمی و رێگا پێدراو ئازاد بكات, داوای لێبوردن لە بنەماڵەكانیان بكات, قەرەبوو بكرێنەوە.




نوگرەسەلمان.. ژمارە ١١

بڵاوکراوەیەکی سەربەخۆی ساڵانەیە، تایبەتە بە پرسی جینۆساید و ئەنفال- ژمارە ١١…

بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١١ی نوگرەسەلمان کلیکی ئێرەبکەن….




ئیسلام، مافی منداڵان و حیجاب… مەنسور حکمەت

ئیسلام، مافی منداڵان و حیجاب – گیتی ڕای کارگەر…مەنسور حکمەت
وەرگێڕانی لەفارسیەوە:کاوە عومەر

لە بەرگریکردن لە قەدەغەکردنی حیجابی ئیسلامی بۆ منداڵان
لەم دواییانەدا، لە ستۆکهۆڵم، دوو بەیاننامە بە هەمان ڕۆح، هەمان تەوەر و ڕەنگە تەنانەت لە هەمان قەڵەمەوە، بە تۆنێکی زۆر دوژمنکارانە لە دژی هەڵمەتی بەرگری لە مافی ژنانی ئێران و کۆمیتەی سویدی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، بڵاوکراونەتەوە، کە پێویستی بە وەڵامێکی جددی هەیە . ڕاگەیاندنی یەکەم سەبارەت بە واژۆی “دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنان و بناژۆخوازی سویدی (؟)”یە و ڕاگەیاندنی دووەمیش واژۆی ڕاستەوخۆی لەلایەن ڕیکخراوی ڕای گەرگەر{١] خۆیانی لەسەرکراوە
ئه‌و پرسه‌ی ئه‌م دۆستانه‌ی توڕه‌ كردووه‌، دیاره‌ به‌رگریی ئێمه‌یه‌ له‌ داواكاری قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی ئیسلامی بۆ منداڵان. دەڵێن ئەمە “نكۆڵیكردنە لە ئازادی جلوبەرگ بۆ موسڵمانان”، ئەمەش “نكۆڵیكردنە لە مافی دیموكراسی كەمینەكان”، دەڵێن ئێمە دەمانەوێت بڵێین ئەم داوایە “ڕەزاخانی”{٢} و “پۆل پوتی” و “فاشیستی” و “ڕەگەزپەرستی”یە. دەڵێن دەمانەوێت بەزۆر حیجاب لە سەری ژنان لاببەین، دەڵێن ئێمە خەڵكمان دابەشكردووە بەسەر ” ئوممەتی ئیسلامی و دوژمنەکانی” و بەنیازین دەست بە “جەنگی خاچ پەرستی” بکەین. وە ئەمانە تەنها قسە. باشەکانیانە . شتی زۆر زیاتریش دەیڵێن کە لە هەر کۆمەڵگایەکدا کە شەرەف و کەرامەتی هەموو مرۆڤەکان تێیدا پارێزراو بێت و ئەوە “کەمینەکان” بۆ سەلامەتی نەریت و کولتوری ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتی “خۆیان” جێناهێڵرێن، کاروباری وتاردەر بە تاوانی سووکایەتیکردن بە کەرامەت تۆمەتبار دەکرێت و ئەو بوختان بە “حکومەت و یاسا و پۆلیس” دەکات.
ناکۆکی لەسەر مافە حاشاهەڵنەگرەکانی منداڵان و پرسی کپ کردن و چەوسانەوەی ژنان لە بنەماڵە ئیسلامیەکاندا جیاوازییەکی ڕاستەقینەی نێوان ئێمە و ئەوانە، کە پێویستە پێناسە بکرێت و جەختی لەسەر بکرێتەوە. ئەمە جیاوازییەکی قووڵ و زۆر گرنگە کە لە خوارەوە دەگەینە ئەوێ. بەڵام هیستریای ئەم ڕاگەیاندنانە بۆ ناکۆکی تیۆری ئەم بزووتنەوەیە لەسەر ئەم بابەتە نییە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم دۆستانە لەوە تێگەیشتوون کە هەروەک چۆن پشتگیریان بۆ دەرکردنی ئەفغانییەکان لە ئێران (پێش کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت و مەعمودیەتی دیموکراسی ئەم دۆستانە) و کاتێک ئۆردوگای خۆشەویستیان لە شەڕدا بوو لەگەڵ موسڵمانانی ئەفغانستان و بەو هۆیەشەوە هێشتا دیموکراسی بۆ ئەفغانییەکان ڕێگەپێنەدرا بوو) جارێکی دیکە لەبەردەم خەڵکدا وێرانیان کردووە و فەزیحەیەکیان وروژاندووە. ئەم مشتومڕ و هیستریایە سەبارەت بە کۆبوونەوەیەک کە بانگەوازیان بۆ کرد بوو بۆ وەڵامدانەوەی کۆمۆنیستەکان و بەلاڕێدابردنی سەرنجی فراوانی ڕای گشتی لەسەر بۆچونەکانی کەمپینەکە و قسەکانی ئەسرین محەممەدی. بەڵام وەک لە ڕاگەیاندنەکەیاندا دەردەکەوێت، خۆیان بە ڕواڵەت چاوەڕوانی ئەم قبوڵکردنە بەرفراوانە لەلایەن موسڵمانان و بێگونین “بنەماگەراکان” و هات وهاوارو تەکبیر و سەڵاوات لێدانیان لە ڕیزی پشتیوانانیاندا نەبوون. هەر لەوکاتەدا هەستیان کرد کە دۆڕاندویانن و دەرکیان بەوە کردووە کە دۆڕاون. بڕیار نەبوو ئەوەندە ئیسلامی دەرکەون. بڕیار نەبوو “سنوورەکان”یان بەم شێوەیە لەگەڵ جەماعەتی ئیسلامی “تێکەڵاببێت”، ئەم ئیسلامە داڵدەدراوە ڕەنگە سوودی هەبێت بۆ ڕێکخراوی دەرەوەی وڵاتی “حزبی برا” لە وڵاتێکدا کە ئیسلام کاریگەریی هەبێت لەنێو کۆچبەرەکانیدا (کە تا ئێستاش گوماناوییە)، بەڵام بۆ ڕێکخراوێک کە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەرانی ئێران دەکات، کە زیاتر شارستانییە و بە قووڵی دژە ئایین و هەر وەک لە کوراسەکەدا بە “زۆر چاک”، ناویان دەبەن ئەمە بە ڕیسواکردن و فەزیحەیەکی سیاسی گەورە دادەنرێت. بۆ ڕێکخراوێک کە دەیەوێت دیسانەوە ئیسلام و بزووتنەوەی ئیسلامی دابەش بکاتەوە بۆ باش و خراپ، میانڕەو و بناژۆخواز، ژەهراوی و شیاوی خواردن، و جەماوەری و دژە جەماوەری، هەمان ئەو ڕێکخراوەیە کە هەمووان دەزانن پاش ماوەی هەمان بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و نەریتی سیاسیی حزبی توودە{٣} و ڕێکخراوی ئەکسەریەت و{٤} شوێنکەوتوانی هێڵی ئیمام ڕادەستی کۆمەڵگا کراون، بە ڕوونی ئیفلاسی سیاسی خۆیان دەرکردووە. ئەمە ” حیجاب گیتی” و ” ئیسلام گیت”ی ئەم بەڕێزانەیە. ئەوان خۆیان لەوە تێگەیشتوون و دەیانەوێت بە ژاوەژاو و مشتومڕ بۆ ئەوەی ڕوی کارەکانیان سپی بکەنەو، دەیانەوێت پشتگیری موسڵمانان لە هەڵوێست و بیرکردنەوەکانیان بخەنە ئەستۆی “چەپ” و “بناژۆخوازی” دژە ئیسلامیمان. ئەگەر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕەزاخانی و پۆڵ پۆتی نەبێت، ئەوا موسوڵمانە بناژۆخوازەکان نەیان دەتوانی ببنە خاوەن ماف و لەپشت قەڵغانی دیموکراسیەوە خۆیان بپارێزن، بەناچاری سنووریان نەمێنێ لەگەڵ ڕای کارگەر و گۆڤاری دژە بناژۆخوازی ژنانی سویدی! لۆژیکێکی جوان بەڵام بەدڵنیایی بێ ناوەرۆک.
با یەک بە یەک ئاڕاستەی ئەم بابەتە باس بکەین.
مافی منداڵان و حیجابی ئیسلامی
ئێمە باسمان لە “لابردنی باڵاپۆشی سەری ژنان” نەکردووە لەلایەن “پۆلیسەکانەوە”. بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بەڕاشکاوی بەرگری لە ئازادی جلوبەرگ پۆشین دەکات. بەڵام بەرنامەکەمان هەروەها دەیەوێت منداڵان لە دەستێوەردانی ئایین و مەزهەبە ئایینییەکان بپارێزرێن، جگە لەوەش “ڕێگری لە منداڵان بکریت بۆ دەست ڕاگەیشتنیان بە مافە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان، وەک پەروەردە و کات بەسەربردن، و بەشداریکردن لە چالاکیە کۆمەڵایەتی”.یەکانی تایبەت بە منداڵان.” بە تاوانی دەزانێت، باسی ئازادی هەڵبژاردنی حیجابی ئیسلامی پێوەندی بە گەورەکانەوە هەیە. پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە مافی هەڵبژاردنیان هەیە، لانی کەم بە شێوەیەکی نمایشی و بەپێی یاسا، و بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئازادیان لە ئەستۆ بگرن (هەرچەندە مافی هەڵبژاردنی ژنانێکی پێگەیشتوو کە چەقۆ و شووشەی تێزابی ئیسلامی دەناسن لە نمایشی نمایشی ترە). باسی ئازادی پۆشاک هیچشتێک ناڵێت دەربارەی مافی منداڵان و کچە لاوەکان کە لە بنەماڵەیەکی ئیسلامیدا لە ژێر چاودێری دایک و باوکیاندا دەژین. هەڵکەوتوە ئازیزەکانمان دەڵێن جیاکردنەوەی منداڵان و گەورەکان “جیاوازی لە کێشەکەدا دروست ناکات”. نەخێر زۆر شت دروست دەکات.
ئێمە دەڵێین لەبەرکردنی حیجابی ئیسلامی لەسەر ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کە بە تەمەنی یاسایی نەگەیشتوون پێویستە لەڕووی یاساییەوە قەدەغە بکرێت. چونکە ئەمە بەدیهێنانی مافی منداڵ نییە بۆ هەڵبژاردنی جلوبەرگ، بەڵکو بە پێچەوانەوە، لە ڕاستیدا سەپاندنی جلوبەرگی تایبەتە بەسەر منداڵدا لەلایەن شوێنکەوتووانی مەزهەبێکی دیاریکراوی ئایینیەوە. بەڕێزان پشتگیریکردن لە ئازادی و مافی هەڵبژاردنی منداڵ (کە ڕەها نییە) پێویستی بەوەیە کە لە ڕووی یاساییەوە ڕێگری لەم سەپاندنە بکرێت. منداڵ کە ئایین و نەریت و دەمارگیریەکی تایبەتیان نییە. تا ئێستا پەیوەست نەبووە بە هیچ گروپێکی ئایینیەوە. مرۆڤێکی تازەیە کە بە ڕێکەوت و سەربەخۆ لە ئیرادەی خۆی، لە بنەماڵەیەکدا بە ئایین و نەریت و پێشوەختەی تایبەتەوە هاتۆتە ژیانەوە. کۆمەڵگا پابەندە. بۆ بێلایەنکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم تیروپشک و تیروپشکی کوێرانە. کۆمەڵگا بەرپرسیارە لە ڕەخساندنی هەلومەرجی یەکسان و دادپەروەرانە بۆ ژیانی هەموو منداڵان و گەشەکردن و ئاوەدانییان و بەشداری چالاکانەیان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا. هەرکەسێک بیەوێت ڕێگای ژیانی کۆمەڵایەتی ئاسایی منداڵ کوێر بکاتەوە، هەروەک چۆن کەسێک بیەوێت بە پشت بەستن بە کلتور و ئایین و کۆمپلێکسی شەخسی و گروپی خۆی هێرش بکاتە سەر جەستەی منداڵەکە، دەبێت ڕووبەڕووی بەربەستی بەهێزی یاسا و کاردانەوەی جددی کۆمەڵگاکە ببێتەوە. هیچ کچێکی نۆ ساڵان شووکردن، خەتەنەکردن (بڕین)، چێشتلێنان و خزمەتکاری ئەندامانی نێرەکان خێزان “هەڵنابژێرێت” ، بێبەشبوون لە وەرزش و پەروەردە و یاری. منداڵ لە خێزان و لە کۆمەڵگادا بەپێی داب و نەریت و ڕێسا دامەزراوەکان بەباردەهێنرێت و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەو بیر و داب و نەریتانە وەک شێوازی ژیانی ئاسایی قبوڵ دەکات. قسەکردن لەسەر هەڵبژاردنی حیجابی ئیسلامی لەلایەن خودی منداڵانەوە گاڵتەجاڕترە لە گاڵتەجاڕی. ئەو کەسەی وا پیشان دەدات کە میکانیزمی باڵاپۆشکردنی کچی باخچەی ساوایان “هەڵبژاردنی دیموکراسی” خۆیەتی، یان خەڵکی سەر ئەم گۆی زەویە نییە، یان دووڕووێکە کە شایەنی ئەوە نییە بچێتە ناو باسی مافی منداڵان و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردنی منداڵان لەگەڵیدا. مەرجی بەرگریکردن لە هەر جۆرە ئازادییەکی منداڵ بۆ ئەزموونکردنی ژیان، مەرجی بەرگریکردن لە هەڵبژاردنی ئازادانەی منداڵ، بریتییە لە ڕێگریکردن لەم سەپاندنە خۆبەخۆ و باوانە. ئەو کەسەی پێی وایە لە مەسەلەی حیجابدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان منداڵێک یان گەورەیەکدا نییە، پێش ئەوەی ببێتە ئەندامی دەستەی سەرنووسەرانی شوێنێک، یاخود کۆمیتەی سکاندیناڤیایی کەسێک دروست بکات، پێویستە لەسەرەتای بابەتەکەتەوە بیر لە دواکەوتوویی فیکریی و نەزانیەکەی خۆی بکاتەوە.
بەڵام لە باسی “پێشێلکردنی مافە دیموکراسیەکان”دا، ئەمانە ئاماژە بە مافی منداڵان ناکەن بەڵکو ئاماژە بە مافی دایک و باوک دەکەن. ئایا قەدەغەکردنی حیجابی ئیسلامی بۆ منداڵان و هەرزەکاران “مافی دیموکراسی” لە دایک و باوک دەبات؟ ئەمە ئیدیعای ئەوانە. خۆشبەختانە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەو سەردەمە دوور دەکەوێتەوە کە ژن و منداڵ لە ناو موڵکی باوک و مێرددا بوون و مافی ئەوەیان هەبووە بە فەرمی بیانکوژن. ئەوەی ئەم بەڕێزانە وەک مافی دیموکراسی دایکان و باوکان باسی دەکەن، بەردەوامبوونی مافە خێڵەکییەکانی باوکە، کە خۆشبەختانە لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگا و زیاتر و زیاتر “فۆرماڵی”بوونیدا، بە توندی سنووردار بووە. بەڵێ هاوڕێیان مافی دایک و باوک بەرامبەر منداڵ سنووردارە و ملکەچی مافە مرۆیی و گشتگیر و یاساییەکانی منداڵە. ئەرکی یاسا (و “حکومەت و پۆلیس”)ە لە هەموو وڵاتێکدا کە ئەمە مسۆگەر بکات. هیچ کەس چ باوک ودایک وچ خاڵ ومام وپور مافی لێدان و ترساندنی منداڵیان نییە، کەس مافی ئەوەی نییە ئازادی لە منداڵ زەوت بکات، کەس مافی ئەوەی نییە منداڵ لە خوێندن و وەرزش و پەیوەندی کۆمەڵایەتی دوربخاتەوە.
ڕێگە بە بەکارهێنانی سێکسی منداڵان نادات. کەس مافی ئەوەی نییە منداڵێک پەلکێشی کار بکات یان بیخاتە سەر کار. کەس مافی ئەوەی نییە دەستدرێژی جەستەیی بکاتە سەر منداڵ، تەنانەت ئەگەر بەپێی شەریعەتی ئەنوەریش بێت کەس مافی ئەوەی نییە منداڵێک لە هیچ کام لەو ئاسانکاریانە بێبەش بکات کە کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئاسایی بە مافی خۆی زانیوە. ئەم دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانە لە “مافە دیموکراتییەکان”ی هیچ مرۆڤێکدا نین. قەدەغەکردن و سنووردارکردنی چالاکییە نەریتی و خێڵەکییەکانی باوک و مێرد مەرجێکی گرنگە بۆ ئەوەی منداڵان لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بەهرەمەند بن. ئەو مافانەی کە پێویستە چەندین جار لەمەش فراوانتر بکرێن. هاوڕێیانی ئازیز، ئازادیخوازانی نیوەکاتی، بڕوا بکەن، کۆمەڵگا پێشکەوتووە و گەیشتووەتە ئەم ئاستە. مەبەستم ئەوەیە ئایا بەڕاستی ئەوەندە قورسە لەم ڕاستییە سادانە تێبگەین؟
بەڵام ڕەنگە حیجابی ئیسلامی ئەم دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانە لەخۆ نەگرێت. ئاخر حیجاب “نەتەوەیی”یە، “خۆماڵی”، سەر بە “کۆچبەرە بێبەشەکان”ە، بەشێکە لە کلتوری “ئێمە-ڕۆژهەڵاتییەکان”، جلێکی “دژە ئیمپریالیزم”ە، ڕەگەزپەرستەکانیش هەروەها خۆشییان پێی نایەت، خودی وەزیری کۆچبەری سوید یش خۆیباڵا پۆش نیە. ئەم دەستخۆشی و بێمانایانە لە دەمی موسوڵمانێکی “نا بناژۆخواز”، یان مەزهەبی مەسعوود و مریەم و ئەوانی دیکە، چاوەڕواننەکراو نین. بەڵام ئایا ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ژنن و دەیانەوێت پێشبکەون، و تەنها سڵاو لە “چالاکانی خاوەن مێژووی بزووتنەوەی ژنان و بزووتنەوەی دژە ڕەگەزپەرستی لە سوید” دەکەن، هێشتا مانای کۆمەڵایەتی حیجابی ئیسلامی، و کاریگەرییە تێکدەرەکانی لەسەر دەروون و ژیانی کچان و هەرزەکارانی گەنج لە سوید نازانن؟ بەڕاستی پێویستە بۆئەوانە ئازار و دڵتەنگی منداڵێک کە گۆشەگیر و بێدەسەڵاتەو، نازانێت بۆچی ڕێگەی پێنادرێت بگەڕێت و هەستێتەوە و یاری بکات و مەلە بکات و لەگەڵ هاوپۆلەکانیدا پەیوەندی کۆمەڵایەتی بکات و ئەویش نایکات بچووکترین بژاردەتان هەیە بۆ دەرچوون لەم دۆخە و ڕزگاربوون لەم کابوسە.؟ بزانە پەروەردەی تودەئیستی چەندە قوڵ و ڕەگ و ڕیشەی لەم ڕیزەدا هەیە، کە تەنانەت جارێکیش بە ڕێکەوت، ناکەونە هەڵوێستێکی بیرکردنەوەی ئازادانە دژی ئیسلام.
قەدەغەکردنی حیجابی “ئیجباری” بۆ منداڵان
ئەم دروشمە بەڵگەی ئەوانە دژی پرسی سەپاندنی حیجاب بەسەر منداڵاندا. پێیان وایە فۆرمولێکی باش و کاریگەر و دیموکراسییان دۆزیوەتەوە. بەڵام ئەم دروشمە هیچ ناڵێت و بچووکترین کاریگەری لەسەر واقیعی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و بەتایبەتی کچانی گەنج لە ژینگە ئیسلامیەکاندا نییە. بۆچی؟ سەرنجی مانای پراکتیکی ئەم فۆرمولەیە بدە. ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ ببێته‌ بنه‌مای كارپێکردنی كۆمه‌ڵگا، ته‌نها منداڵانێک له‌ حیجابی ئیسلامی بێبه‌ش ده‌بن كه‌ ده‌توانن له‌ به‌رده‌م دادگا یان ده‌سه‌ڵاتدا بیسه‌لمێنن كه‌ دایك و باوكیان بەزۆر حیجابیان به‌سه‌ردا كردووه‌. تا زۆرەملێ نەسەلمێنرێت، هیچی دژ بە یاسا نەکراوە. ڕاستگۆیانە ئەم فۆرمولەیە پێشکەوتنێکە. هەر منداڵێکی ئازا و تەمەن ٩ ساڵ کە دەرچووی خوێندنی یاسا بێت، کە بە باشی ئاگاداری مافە مەدەنییەکانی بێت و ئامادە بێت لە بنەماڵەکەی ڕەت بکرێتەوە و بە ئاشکرا و بە فەرمی شایەتی دژی دایک و باوکە موسڵمانەکانی بدات و بەڵگەی تەواویان هەبێت بۆ ئەوەی ئیجباری لایەنی حیحاب نیشان بدات دەتوانرێت بخرێتە بەردەم دادگا و ئەگەری هەیە کە وەڵامی پارێزەرانی بەرگری لە دایک و باوک تەواوی پرسی کولتووری ڕێژەیی لە قۆڵی خۆیدا بێت.(بێگومان ئەگەر پیشەسازییەکانی سوید لە هەمان ساتدا هیچ شتێک هەناردەی “جیهانی ئیسلامی” نەکەن) پێویستە ڕێگەی پێبدرێت حیجابەکەی لاببات. بێگومان ئەم منداڵە دواتر لە کوێ دەژی و لە هێڵی پاس و لە ڕێگای قوتابخانەدا چی دەکات لە کێشەکانی ئەو هاوڕێیانە نییە.
تەواوی تایبەتمەندی ئەم فۆرمولەیە ئەوەیە کە بیرکردنەوەی ساویلکەیی و نەزانی بەرگریکارەکانی لە میکانیزمەکانی ژیانی ڕاستەقینە و تەواوی کێشەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە کۆمەڵگا و لە خێزاندا نیشان دەدات. هاوڕێیانی ئازیز، بیرمەندە گەورەکان، میکانیزمی زۆرەملێ و سەپاندن لە بنەماڵەدا لەمانە بنەڕەتیتر و شاراوەتر و سیستماتیکترە. کەس بەزۆر حیجاب ناخاتە سەر سەری منداڵان، چونکە منداڵەکە ئیرادەی دایک و باوک ناخاتە ژێر پرسیارەوە. لە هزری خۆیدا تەنانەت كاتێك لێی دەدرێت و دەستدرێژیی جەستەیی دەكرێتە سەر، ئەوانە بە دروست دەزانێت و خۆی بە تاوانبار دەزانێت. تەسلیم بوون بە ئیرادەی دایک و باوک بە ئەرکێکی ئاشکرا دادەنرێت. بۆ منداڵ، لەدەستدانی خۆشەویستی دایک و باوک، نەبوونی ڕەزامەندی ئەوان، ئازاردانی کابوسێکە. نازانرێت بۆچی ئەم برادەرانە ئازایەتیەک کە خۆیان بە کۆمەڵ ناتوانن لەبەرانبەر موسڵمانەکان نیشانی بدەن، بەلام چاوەڕوانی ئەوەیان لەمنداڵێکی بچووک هەیە لە خێزانێکی ئاینی و لەبەرچاوی دایک و باوک و سەرکردەکانیاندا ئەو ئازایەتیە لەخۆی نیشانبدات. ئەم دۆستانە بڕیار بوو ماددەیەک، یاسایەک، سیاسەتێک، بۆ بەرگری لە مافی منداڵان پێشنیار بکەن، بەڵام بەم دروشمە، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە بەپێچەوانەوە ئەوە ئەم منداڵانەن کە دەبێ پەرۆش بن و ڕێگای کرێکار(رای کارگەر) و گۆڤاری سویدی ژنان و بناژۆخوازی لە چەق بەستوویی سیاسی ڕزگاریان بکەن با لەمانە بپرسین بەڕاستی لە ماوەی ساڵێکدا باڵاپۆشی ئیسلامی لەسەر چەند منداڵ، سێ، چوار، حەوت، یازدە، بەم فۆرمولەیە لادەبرێت؟ ئایا بڕیارە ئەم دروشمە وەڵامی کێشەی نەوەیەکی منداڵان و هەرزەکاری چەوساوەی ئەمڕۆی سوید بداتەوە؟ با بپرسین بۆچی، لە حاڵەتی هاوشێوەدا، باری سەلماندنی تاوانەکە، یان تۆمارکردنی سکاڵا، لەسەر شانی منداڵ نییە؟ ئایا ئامادەی تەنها کاری “زۆرملێ”ی منداڵان قەدەغە بکەیت؟ ئایا ئامادەی تەنها دەستدرێژی سێکسی “زۆرملێ” بۆ سەر منداڵ قەدەغە بکەیت؟ ئامادەی تەنها لێدانی منداڵ بەپێچەوانەی ویستی ئەو قەدەغە بکەیت؟ ئامادەی هاوسەرگیری “بەزۆر”ی کچانی خوار تەمەنی یاسایی قەدەغە بکەیت؟ ئایا ئامادەی تەنها خەتەنەکردنی بە”زۆر”ی کچان مەحکوم بکەیت؟ ئایا ئەگەر لەهەریەکێک لەم کەیسانەدا منداڵەکە خۆی گوێ نەداتێ یان ڕازی بێت،سکاڵا تۆمار نەکات و یان سکاڵاکەی بکشێنێتەوە،ئیتر تاوانێک ئەنجام نەدرواوە و ئەرکی ئێوە کۆتایی هاتووە و ویژدانتان ئاسودەیە و دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ کۆبوونەوەی دەستەی نووسەرانی سویدی و کۆمیتەی سکاندیناڤیای ڕێکخراوەکەت؟
ئەم دروشمە بێ ناوەڕۆک و دووڕووییە. فۆرمولێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەکە و موسڵمانان زویر نەکەن. لەبەرکردنی حیجابی ئیسلامی بەسەر کچانی گەنجدا بە پێناسە سەپاندنی ئایینی و کولتوورییە لەلایەن مەزهەبێکی دیاریکراوەوە. هەروەک چۆن موریدەکانی مەزهەبی “دەروازەی بەهەشت” مافی ئەوەیان نییە منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان بکوژن لەکاتی خۆکوشتن بۆ چوونە ناو “کەشتی دایک”، خەڵکی مەزهەبی ئیسلامی مافی ئەوەیان نییە کە گۆشەگیری ، کۆیلایەتی و بێ مافی ژن لە ئایینەکەیاندا سوک وئاسانی.بەسەر ئەو کچانە بسەپێنن کە لەناو خێزانەکانیاندا چاویان بە دونیا هەڵهێناوە. کۆمەڵگە مافی خۆیەتی، بەڵام ئەرکیشی هەیە، بەرگری لە مافی ئەم منداڵانە بکات، تەنانەت ئەگەر خۆیشیان بێ ئاگابن لە ئەو بەڵایانەی کە بەسەریاندا دێت.
بێ ئاگابێ یان بە باوەشی کراوەوە قبوڵ کرا بێت. کۆمەڵگا مافی خۆیەتی داوای ئەوە بکات کە ئەو پێوەرانەی کە بە تێچووی ڕۆشنگەری و خەباتی مافخوازی خەڵکی بێشومار گۆڕدراون بۆ ستایڵی ژیان، بە هەمان شێوە بۆ ئەم منداڵانە ڕەچاو بکرێن. ئەمانە تەنها موڵکی دایک و باوکیان نین. هاوڵاتیانی ڕێزدارو خاوەنی کۆمەڵگان و کۆمەڵگا بەرپرسیارە لە پاراستنی مافەکانیان. ئەوەی بەڕاستی دەیەوێت سەپاندنی حیجاب بەسەر منداڵاندا قەدەغە بکات، ئەو کەسەی کە بەڕاستی دەیەوێت ڕزگاری بێت لەم کچانەی ئەمڕۆ قوربانی حیجابی ئیسلامین، هەروەها لەوە تێدەگات کە پێویستە داوای قەدەغەکردنی حیجابی ئیسلامی بۆ منداڵان بکات. تەنها ئەم داوایە بەڕاستی پشتگیری کچانی خێزانە ئیسلامیەکان دەکات. تەنها ئەم داوایە ڕێگە بەو خێزانانە دەدات کە نایانەوێت حیجابی ئیسلامی لەبەر بکەن، بەڵام لە ژێر فشاری گروپە ئیسلامیەکان و ئەو کەشوهەوایەی کە ژینگەی ژیانیان بەڕێوەدەبات، دەبنە هەمان ڕەنگی گروپەکە، بەرەنگاری ئەو فشارانە ببنەوە و مرۆڤانەتر مامەڵە بکەن. تەنیا ئەم داواکارییە ڕێگە بەو دایکانە دەدات کە ساڵانێکە هەست بەو زوڵمە دەکەن و هاوسۆزییان لەگەڵ کچەکانیان هەیە، پاڵپشتی منداڵەکانیان بکەن و دەنگێک لە ژینگەی خێزاندا بدۆزنەوە. تەنها ئەم داواکارییە بەڕاستی بازرگانانی ئایینی لە ژینگەی کۆچبەراندا گۆشەگیر دەکات. تەنیا ئەم داواکارییە دەستەبەری کەمترین سەختی و بەپرەنسیپیترین ڕێگەیە بۆ ڕزگاربوونی منداڵان لەو ستەمکارییەی کە ڕەوایەتی پێدراوە بەسەریاندا.
دێوەزمەی “یاسا و پۆلیس”.
دیارە یەکێک لە تاوانە قورسەکانمان ئەوەیە کە ویستمان بە یاسا ئەم زوڵمە بوەستێنێت کەبەرامبەر کچان و هەرزەکارانی گەنج لە ژینگە ئیسلامیەکاندا ئەنجام ئەدرێن. داوامان کردووە جۆرێکی دیاریکراو لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و لێسەندنەوەی ئازادیان بە یاسا قەدەغە بکرێت. کاردانەوەیان بەرامبەر بەم پرسە باوەڕپێنەکراوە. ئەمە “بانگەوازی یاسا و هێز”ە، “پۆل پوتی”ە، “ڕەزا شاهی”یە، “لومپنی”یە، “بگرە و دابخە”. وەک ئەوە وایە یەکەمجار بێت گوێیان لە کەسێک بێت کە داوای گۆڕینی یاسا دەکات بۆ بەرگریکردن لە مافێک و دەستەبەرکردنی گەرەنتی یاسایی لە دژی نادادپەروەری. دیار نییە کە ئایا دژایەتیکردنیان بۆ دەستێوەردانی حکومەت لە بەرگریکردن لە منداڵان دەبێ بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەنارشیزم و سوپەرشۆڕشگەرایی نوێیان، یان بۆ پەیوەستبوونیان بە بزووتنەوەی بێ حکومەت و پەرستنی بازاڕەوە، کە مەرجێکە بۆ ئەوەی بە ئا دیموکراسی لە جیهانی دوای سۆڤیەتدا. بۆچی کەسێک لەم “بزووتنەوەی ژنان و فێمینیست و دژە ڕەگەزپەرستانەی سوید” بۆ دۆستە دیموکراسییە نوێیەکانمانی ڕوون نەکردۆتەوە کە تەواوی خەبات بۆ چاکسازی و نەهێشتنی هەڵاواردن خەباتێکە بۆ یاسا و بۆ گۆڕین و هەموارکردنەوەی یاسا و بەکارهێنانی یاسا. بۆچی کەس بۆی ڕوون نەکردۆنەتەوە کە کرێکاران و ژنانی یەکسانیخواز خەباتیان کردووە تا پرەنسیپی یەکسانی نێوان ژن و پیاو و مۆڵەتی منداڵبوون و بیمەی بێکاری بخەنە ناو یاساوە تا ئەو دۆستانە سوود لە دەستکەوتەکانی وەربگرن. بۆچی کەس پێی نەگوتون کە تەواوی بزووتنەوەی ژنان، بزووتنەوەی مافی مەدەنی لە ئەمریکا، بزووتنەوەی دژە ئاپارتاید، بزووتنەوەی ژینگەپارێزی، بزووتنەوەیەک بوون بۆ گۆڕینی یاسا و وەرگرتنی پشتیوانی یاسا بۆ خواستەکانی خۆیان. یاسا جێگەی سەرنجی خەباتە بۆ چاکسازی لە کۆمەڵگادا. چۆن دەکرێت پێشوەختە کەسێک کە باس لە پشتیوانی خۆی لە مافی ژنان و منداڵان بکات رابگەیەندرێت؟
ئه‌و ده‌ڵێت هیچ نیازێکم بۆ گۆڕینی‌ یاساكانی وڵات‌ نییه‌ و پێویست ناكات بگۆڕدرێت. باشە ئێمە تێدەگەین، نەزمی نوێ ڕویداوە،سپۆنسەرەکانی سویدیش فارسی نازانن، بەڵام ئیتر ناتوانیت هیچ قسەیەکی بێمانا بڵێیت. ئەگەر ئەم بیرکردنەوە ئاگرینانە بگێڕنەوە کە بە فارسی لە بڵاوکراوەی پەیوەندیدار بە سویدی دۆبلاژ کراون، ئەگەر بە هەمان شێوە پییان بڵێن “لۆمپنن و پۆل پۆت” بۆ بزووتنەوەی فێمینیست کە دەیەوێت یاسا لە بەرژەوەندی ژنان دەربکات، ئەگەر هێرش بکەنە سەر سەندیکاکان بۆچی ئەوان دەیانەوێت کاری منداڵان قەدەغە بکەن، ئەوان، ئەگەر سووکایەتی بە خانەنشینەکان بکەن کە پێداگری دەکەن لەسەر کۆنترۆڵکردنی حکومەت و یاسا و “پۆلیسەکان” لەسەر پاشەکەوتەکانیان لە سندوقەکانی خانەنشینی و ڕێگریکردن لە تەماحکردنیان. ، ئەوا یەکەمین کەسانێک کە داوای لێبوردنیان لێ دەکەن ودەرگای دەرچوونیان نیشان ئەدەن، ئەم “بزووتنەوەی فێمینیست و دژە ڕەگەزپەرستانە” ی سوید دەبن.
جگە لەوەش ڕوون نییە بۆچی پەسەندکردنی هەر یاسایەک دەبێ بە “بیگرە و بیبەستە” لێکبدرێتەوە. ترساندنی خەڵک لە ڕێگای مەلاکان و دوبارەکردنەوەی تووتی ئاسای سووکایەتی و درۆی شەڕی ساردیەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کۆمۆنیستەکان، هەرچەندە زۆر قێزەونە، بەڵام ئێمە چیتر بە زمانەکەیان سەرمان سوڕنابێت. واقیعەکە ئەوەیە کە پەسەندکردنی یاسای قەدەغەکردنی حیجابی ئیسلامی بۆ منداڵان، وەک ڕێسا مەدەنییەکانی دیکە، دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرینەی ڕەهای خەڵک بە شێوەیەکی ئاسایی ڕەچاوی بکەن. وە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە کچان لە بنەماڵە ئیسلامیەکان بەبێ خەباتی ڕۆژانە ڕزگاریان دەبێت لەم دیلێتییە. ئەوەی پێویستە لە حاڵەتەکانی پابەندنەبوون بەم یاسایەوە بکرێت، شتێکە کە پێویستە بە جیا سەرنجی لەسەر بدرێت و لایەنە جیاوازەکانی پرسەکە لەبەرچاو بگیرێت. وەستانی ئۆتۆمبێل لەبەردەم بەلوعەی ئاوی ئاگرکوژێنەوەدا قەدەغەیە و کەس بەهۆی ئەم تاوانەوە “دەستگیرنەکردوە” تەنانەت لە ئێران و ئەندەنوسیاشدا. هەروەها سواربوونی ماتۆڕسکیل بەبێ کڵاوی سەلامەتی قەدەغەیە و ئەمەش یاسایەک کە دژایەتی ئایینی سیخ و عەمامە دەکات. بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو لە پەسەندکردنی ئەم یاسایە و هیچ سیخێکیش بە “ڕەزاشاهی” یان “پۆل پوتی” یان پلانی “دەستبەسەرداگرتن و بەستنەوەی” سیخەکان ناوی نەبرد. پرەنسیپەکە ئەوەیە کە بە پەسەند کردنی ئەم یاسایە، ڕەسەنایەتی مافی منداڵ و ئەو ڕاستییەی کە ئایین بابەتی تایبەتی و شەخسی دایک و باوکە و نابێت بەسەر منداڵەکەدا بسەپێنرێت و مافە مەدەنییەکانی منداڵەکە سنووردار بکرێت، ڕادەگەیەنرێت و وەک نۆرمێکی کۆمەڵایەتی جەختی لەسەر دەکرێتەوە. وە لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەوە دایک و باوکن کە بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی ئەم یاسایە نەک منداڵ. منداڵێک کە حیجاب لەبەر دەکات تاوانی ئەنجام نەداوە.
بەڵام بەدیلێکی پێشنیارکراوی ئەمانە چییە؟ ئەگەر بڕیار نییە یاسا دەستێوەردان بکات، چۆن کۆتایی بە کابوسی کچان لە بنەماڵە ئیسلامیەکان بهێنرێت. وەڵام: دیالۆگی ڕەخنەگرانە، ڕێنماییکارانە، “زیادکردنی پشتیوانی بۆ کچان لە بنەماڵە ئیسلامیەکان”، “زیادکردنی دەسەڵات و بەشداری ڕێکخراو و دامەزراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان”. بە واتایەکی تر پرسەکە بۆ کەرتی تایبەت و میکانیزمی بازاڕی ئایدیاکان جێبهێڵرێت. پێویستە ئاسانکاری و “دەسەڵات”ی زیاتر بدرێت بە ڕێکخراوەکانی وەک “گۆڤاری ژن و بناژۆخوازی سویدی” و “کەسایەتییە تیڤییە بەناوبانگەکان” کە دەزانن چۆن “سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکەن” بۆ ئەوەی موسڵمانانی میانڕەو بجوڵێنن و ئیسلامی لێبوردە بەرەوپێش ببەن.ئەو شێوازەی کە بینیمان لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی گەشەی بناژۆخوازی لە نێو کۆچبەراندا. كچانی بنەماڵە ئیسلامیەكان پێویستە تا ئێستا سەبریان هەبێت، رێز لە مافە دیموكراسیەكانی دایك و باوكی ئایینییان بگرن، بەدڵنیاییەوە لە كاتی گونجاودا لە رێگەی بەرنامەی موزایكەوە لە ئەنجامی رزگاركردنی ئەو هەوڵانە ئاگادار دەكرێنەوە.
لە خوارەوە دەبینین بنەما “ماددی”یەکانی ئەم جۆرە هەڵوێستە چین. بەڵام بۆ کەسێک کە ئازاری ڕاستەقینەی بێبەشکردنی منداڵانی ئەم جیلەی ئەم کۆمەڵگایە لە مافە ئینسانیەکانی خۆیان، ئەم بۆچوونانە بێمانا و بێ بەهان. مافی منداڵان دەبێ بە هەمان میکانیزم مسۆگەر بکرێت کە هەموو مافێک لە کۆمەڵگادا زامن دەکات. یاساکە لە بەرژەوەندی نەهێشتنی هەڵاواردن لە دژی کچان لە بنەماڵە ئیسلامییەکان بگۆڕدرێت. یاسا پێویستە ئەم کچانە لە دەستدرێژی مەزهەب و ئایینییەکان بپارێزێت. یاسا مافی ئەوە بدات کە ئەم ئەندامە فەرامۆشکراوانەی کۆمەڵگای سویدی کاتێک دەگەنە تەمەنی یاسایی بە ئازادی بڕیار لەسەر ئایینەکەیان بدەن و لەم نێوەندەشدا هیچ بیروباوەڕ و شێواز و داب و نەریتێکی ئایینی تەنانەت بەو ئەنجامە وێرانکەر و تێکدەرانەشەوە بەسەریاندا نەسەپێنرێت، ئەوەی ئامادە نییە پاڵپشتی ئەم قوربانییە دیارانەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و توندوتیژی ژنانە بکات، وبەئەرکی ڕاستەوخۆی یاسا و حکومەت بزانێت، ئەگەر بەڕونی بیرکردنەوەکەی چەقۆکێش نەبێت، بەدڵنیاییەوە بێتوانایە لە تێگەیشتن لە سروشتی کێشەکە.
“کەمینە” و ڕێژەیی کولتووری
میحوەری سەرەکی هەڵوێستی ئیسلامی و ڕاستڕەوانەی ئەم بەڕێزانە باسکردنی ڕێژەیی فەرهەنگی و ناوی کەمینەکانە. پێویستە لە بۆنەیەکی تردا بە وردی باسی ئەم بابەتە بکرێت. لێرەدا پێویستە بگوترێ تێزی رێژەگەرایی کولتووری و هەموو سیاسەت و میتۆدە حکومی و ناحکومییەکان کە لە رۆژئاوادا لەسەری دامەزراون، دیاردەیەکی فیکریی رەگەزپەرستی قووڵە. رێژەگەرایی رۆشنبیری بەرگێکە بۆ دروستکردنی ئاپارتایدێکی هەمەلایەنەی کۆمەڵایەتی، یاسایی، فیکری، سۆزداری، جوگرافی و مەدەنی لە نێوان دانیشتوانی وڵاتێکدا، لە بنەڕەتدا لە رووی رەگەز و نەتەوە و ئایینەوە و دەرئەنجامەکەی جگە لە دروستکردنی کۆمەڵگە بچوکەکان هیچی تر نییە کۆمەڵگەی “کەمینە” بچووک و دواکەوتوی، غەیرە ئەوروپیایی “زۆرینە”ێکی سپی پێست و ئەوروپی لە دڵی کۆمەڵگادا بەرهەم ناهێنێت.
دەبێت ئەم پرۆسەیە بوەستێنرێت. هەموو خەڵکی سوید هاوڵاتیانی خاوەن مافی یەکسانی کۆمەڵگەن و پێویستە لە ژێر هەمان یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکاندا بژین. ئێمە بە پێچەوانەی ئەم گروپانە کۆمەڵگا دابەش ناکەین بەسەر زۆرینە و کەمینەکانی کولتووری، ئایینی، نەتەوەیی و ڕەگەزی. ئێمە باوەڕمان بە ماف و ئازادیی یەکسان و گشتگیر بۆ هەموو مرۆڤەکان هەیە، کە پێویستە هەمووان لێی بەهرەمەند بن، بەبێ گوێدانە ڕەگەز و نەژاد و نەتەوە و هتد. ئێمە خۆمان بە بەشێک لە هیچ کەمینەیەک نازانین. ئەو منداڵانەی ئەمڕۆ جێگەی سەرنجی ئەم مشتومڕەن، سەر بە هیچ کەمینەیەک نین. ئەمانە منداڵانی دانیشتووی سویدن کە پێویستە لە هەموو ئەو ماف و ئازادی و ئاسانکاریانە بەهرەمەند بن کە لە سایەی هەوڵ و ماندووبوونی نەوە یەک لە دوای یەکەکان و مرۆڤە بیرمەندو ئازادیخواز و یەکسانیخواز و پێشکەوتنخوازەکانی ئەم کۆمەڵگایە بۆ منداڵان دابین کراوە کە چێژیان لێ وەربگرن.
لەم مشتومڕەوە لەسەر حیجابی ئیسلامی بۆ منداڵان ڕوونە کە کێ بەرگریکارانی ڕێژەیی فەرهەنگی و قڕکردنی کەمینەکانن. بۆرژوازی سوید کە کۆچبەران و بیانییەکان بۆ هەمیشە بە توخمێکی نامۆ بۆ ئەم کۆمەڵگایە دەزانێت و ئامانجیشی بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردن و کۆنترۆڵکردنیان و دوورخستنەوەیان لە میتابۆلیزمی کۆمەڵایەتی سوید بە هەرزانترین شێوە. ڕێژەیی فەرهەنگی لە گۆڕەپانی فیکری و کۆمەڵایەتیدا هەمان ئەو کارە دەکات کە گێتۆیزەکردنەکان* لە کایەی نیشتەجێبووندا دەیکەن. لەم دیوی هاوکێشەکەدا، ئەو کەمینە درۆینەیەی کە بەم شێوەیە دروست دەبێت، پێویستی بە خان و شێخ و ڕێنیشاندەر و ڕێکخەر هەیە. ئەوانەی لە جۆر و ڕەگەزی “خۆیان”ن کە یارمەتی کۆمەڵگەی زۆرینە دەدەن لە بەڕێوەبردنی ئەم پێکهاتە کەمینانەدا، ئەوانەی ڕێگری لە گرژی و ئاڵۆزی لە ئۆردوگای کەمینەکاندا دەکەن، ئەوانەی دەیانەوێت لە ناو کۆمەڵگەی کەمینەوە ڕێگری لە دروستبوونی کۆمەڵگەیەکی تاک و یەکگرتوو بکەن. چاوەڕوانییەکان بە نزمیی بهێڵنەوە و ئایدیۆلۆژیای ئاپارتاید بە زمان و کولتوری ڕەوایەتی بە کۆمەڵگەی کەمینەکان بدەن.
ئەمە کارێکی شەریفانەیە کە ئەم گروپانە سەریان هەڵداوەبۆی. داوای “دەسەڵات و نفوز” لە حکومەت دەکەن. ئەوان ئاگادارن کە نابێت زیان بە ئایین و ڕێباز و داب و نەریتی ئەم پێکهاتە کەمینەیە و “مافی دیموکراسی پیرۆزیە ئیسلامییەکان” بگەیەنرێت.لە دژی پەسەندکردنی یاسایەکی سەرتاسەری کە بیەوێت دەسەڵاتی سەرچاوە نەریتیەکانی کۆمەڵگە لە ناو کەمایەتیەکاندا سنوردار بکات هات وهاوار بەرپا دەکەن وژەهر دەڕێژن بەڵێنی “پشتیوانی زیاتر” بە کچانی کەمینەکان دەدرێت. ئاشنابوون و پاڵپشتی بەرپرسان و کەسایەتییە ناسراو و خەمخۆرەکانی جیهانی زۆرینە وا دەکات کەمینە شانازی بکات، و تەکبیر و سەڵاوات و ڕەزامەندی خەڵکی ئایینی ئۆردوگای کەمینەکان نیشانی دەسەڵاتدارانی جیهانی زۆرینە دەدەن. ئەوان هیوادارن ببنە بەڕێوەبەری ناوخۆیی جیهانی کەمینەکان. ئەوانەی کە پێیان لە هەردوو دونیادا هەیە، لە ناوەنددا جینز لەبەر دەکەن، دەبنە فێمینیست و بە زمانی سویدی ئیدیعای ئازادی دەکەن، و لە ناوخۆیاندا مێزەو باڵاپۆش وعەبا و کەواو سەڵتە دەپۆشن و بە زمان و قسەی مەلاکانی گوند و منداڵی زیارەتکاران، ئەوانەی کەسانێک کە قسە لە مۆدێرنیزم دەکەن و گۆرانی “فەکلی” دەڵێنەوە. هەروەها بە باشی لە کارنامەکەیان تێگەیشتوون و خەریکی دانانی هەموو بەردێکن. ئامانج لێی دوورخستنەوەی کۆمەڵگەی کەمینە لە کۆمەڵگەی زۆرینە و کەرەنتینە کلتوری و سیاسی و مەعنەوییەکەی. ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە دروستبوونی کەشێکی جەمسەری و گرژ. ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە “گەشەی بناژۆخوازی لە نەوەی دووەمی بیانییەکان”. ئامانج لێی پاراستنی سوێدە لە تیرۆریزمی ئیسلامی.
بەداخەوە نوسخەکەی ئەوان تەنیا دژی کچانی بنەماڵە ئیسلامیەکان نییە، بەڵکو لە راستیدا رێگایەکی تەختە بۆ سەرهەڵدانی تیرۆریزمی کۆنەپەرستی ئیسلامی لەو کۆمەڵگایانەدا. چەند جار دەبێ بسەلمێنرێت کە ناتوانرێت پاشەکشە بە ئاین وکۆنەپەرستی ئایینی بکرێت بەبێ بەرگریکردنی ڕاشکاوانە لە بەها مرۆییەکان بە ڕوونی لە بەرانبەر ئاییندا. ئەبێ چەند جار بسەلمێندرێت کە ڕێگای ڕێگریکردن لە دڕندەیی ئایینی باج پێدان نییە و هەوڵ دان نیە بۆ ئەوەی ڕووخسارێکی مرۆڤۆستی لێ دروست بکەیت، بەڵکو بەرەنگاربوونەوەی خورافات و داب و نەریتە ئایینییەکانە. دەبێت چەند جار و بە چ بەهایەک بۆیان بسەلمێندرێت کە ئیسلام و ئایین لایەنی پێشکەوتنخواز و جێگەی پشتیوانیان نییە. چەند جار دەبێ بسەلمێندرێت کە تەنیا یەک بەدیلێکی ئازادیخوازی رادیکاڵ و راستەقینە هەیە کە دەتوانێت لە ژێر پێی ئیسلامی سیاسییەوە زەوی ڕاماڵێت. چۆن لەوە تێناگەن کە ڕێگای ڕێگریکردن لە کۆنەپەرستی و تیرۆریزمی ئیسلامی ئەوەنیە کە لە چوارچێوەی بنەماڵەدا شەرعیەت بدەیت بەم چەقبەستوی و تیرۆرە. چۆن تێناگەن كەمینەگەرایی و سیاسەتی رێژەگەرایی كولتووری خزمەتێكی بێبەرانبەر و هۆکارە بۆ کۆنەپەرستی ئیسلام و پاشخانی كۆمەڵایەتی و كولتووری و ژینگە بۆ راكێشانی هێزەكانی دەڕەخسێنێت.
کێشەکە لەوەدایە کە ئەم جەماعەتانە هیچ چانسێکیان نییە تا ڕۆڵی ئەم نێوەندگیرییە بگێڕن، چونکە مامەڵە لەگەڵ نەوەیەکی کۆچبەر دەکەن کە نەک تەنها ئاییندارنین، بەڵکو بە قووڵی دژە ئایین. پرسی حیجابی ئیسلامی بۆ منداڵان کێشە نییە بۆ کۆچبەرانی ئێران. ئەمە ئەو بەشەی ئەو کۆچبەرانەیە کە هاوسۆزییەکی زۆریان بۆ ژیانی ئەوروپی هەیە و رێک لەبەر بێزاری لە ئیسلام هاتوونەتە ئێرە. ڕەنگە ئیسلام پەناهی لە نێو کۆچبەرانی وڵاتانی دیکەدا بتوانێت دوکانی سیاسی کەسێک بە ئاوەدانی بهێڵێتەوە، بەڵام ئەم وشانە لە نێو ئەم توێژە کۆچبەرانەدا هیچ کڕیارێکیان نییە. لە لایەکی دیکەوە ئەم ڕاستییە جەخت لەسەر ئەو ڕۆڵە گرنگە دەکاتەوە کە کۆچبەرانی ئێرانی دەتوانن لە داهاتووی کۆمەڵگای سویددا و لە دیاریکردنی چارەنووسی کۆنەپەرستی ئیسلامی لەم وڵاتەدا بیگێڕن. ئەمە سپێکترۆمێکە کە لە لایەکەوە دەتوانێت ببێتە مۆدێلێکی مۆدێرنیزم بۆ کۆچبەرانی دیکەی وڵاتانی بەناو ئیسلامی، لە لایەکی دیکەشەوە دەستێکی کراوەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆنەپەرستی ئیسلامی، چونکە سروشتی مۆدێرنیزمی دەزانێت ئایین و حکومەتی ئایینی زیاتر لە هەموو کەسێک، و دەتوانێت دژایەتی پڕوپاگەندەی ئیسلامی و وەک ڕای کارگەر و لایەنگرانی ڕێژەیی کولتووری پێویستە ڕاستیەکان بڵێن. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە سوید چالاکانە لە هەوڵدایە بۆ هێنانی ئەم کۆچبەرانە بۆ مەیدان بۆ بەرگریکردن لە مافی منداڵان و پێشگرتن لە پەرەسەندنی کۆنەپەرستی ئیسلامی و سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی گێتۆی فەرهەنگی.


ئەو پرسەی کە هاتۆتە ئاراوە زۆر گرنگە. ئەو جەمسەرگیرییەی کە هاتۆتە ئاراوە، واقیعی و قووڵە. تا چەند ژاوەژاو و دیماگۆگی ئەم گرووپانە دەتوانن فەزیحە سیاسییە نوێیەکەیان چارەسەر بکەن، شتێکی لاوەکییە. گرنگە ئەگەر ئازادیت دەوێت لە بەرامبەر هەموو ڕەگەزپەرستی ئۆرگانە دەسەڵاتدارەکانی ئەم کۆمەڵگایانە و تێز و سیاسەتە ڕەنگاوڕەنگەکانیان بۆ دروستکردنی ئاپارتایدێکی کولتووری و کۆمەڵایەتی و دژی هەموو ڕەوتە کۆنەپەرستانە و دواکەوتووەکان و نان بە نرخی ڕۆژخۆرەکان لە ناو کۆچبەراندا. بە یەکسانی و سکۆلاریزم بە هەموو هێزی خۆیەوە بێنە مەیدان. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە سوئید پابه‌نده‌ به‌م خه‌باته‌وه‌. داکۆکی کردن لە مافی کچان لە ژینگە ئیسلامیەکان و بنەماڵە ئیسلامیەکان بەشێکی دانەبڕاوە لەم خەباتە.
ڕێکخراوەکانی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – کۆمیتەی سویدی
13ی حوزەیرانی 1997

لە خورداد ١٣٧٦ی خەرمانانی ١٩٩٧ لە ژمارە ٢٤ی ئینتەرناسیۆناڵدا بڵاوکراوەتەوە.
کۆمەڵە بەرهەمەکانی مەنسوور حکمەت، بەرگی هەشتەم، لاپەڕە ٣٧٩ تا ٣٩٢
بڵاوکراوەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، چاپی یەکەم، تشرینی دووەمی 1997، سوید، ISBN 91-630-5761-1
١٩\٧\٢٠٢٢




کورد تا ١٠٠ ساڵی تر… گەشتیار مەحمود

کورد تا ١٠٠ ساڵی تریش لەنێوشەڕانگێزی نێودەوڵەتی و ململانێی ووزەی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکەدا بەچارەنوسێکی نادیارەوە مەحاڵە لەو دڵەراوێکێ یە رزگاریبێت، ئەگەر فریاری پیلانگێری هەرێمی و نێودەوڵەتی نەکەوێت و کارتێکی فشاری بەدەستەوە نەبێت. لەلایەک شادەماری ئابوری هەرێم لەدەستی تورکیایە وەکو پەتی سێدارە هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت لەئانوساتێک هەناسەی ژیان لەهەرێم ببرێت. لەلایەکیتر رۆژدوای ڕۆژ دەستی هەواڵگری و داردەستەی دوژمن لەهەناوی حیزب و کۆمەڵگای کوردی یەوە لەهەڵکشاندایە هەرکاتێک دوژمن بیەوێت دەتوانێت ئارامی شارولادێ لەکوردستان بخاتە دۆخی پشێوی. ئەم ئاماژانە پێمان دەڵێت هەمیشە ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی بەسەر نیشتیمانی نەتەوەی کوردادێن لەبنەڕەتدا درێژکراوەی کۆمەڵێک کۆت وبەندی تەوقیتکراون کە زەمانێکە لەگەردەنی خاک ونیشتیمانی کوردستان ئاڵاون بۆئەوەی لەکاتژمێری سفر هەرجارەو بەڵایەک هەموو جەستەی ئەم نیشتیمانەزامدارە لەهەرچوارلاوە بخاتەئازارەوە…

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی مافەدەستوریەکانی دەوڵەتی ئیراق گرینگە لەوەتێبگەن پاراستنی بەرژەوەندیەکانی پێگەی کورد لەناوەندەنێودەوڵەتیەکان و ڕوبەڕوبونەوەی پیلانگێری تورکیا و ئێران بەشداریەکی کارای کوردە لە حکومەتی ناوەند نەوەک پێشبڕکێ پێشوازی سەرانی کورد بەئاڵای کوردستان لای فارس وتورکەکان. ئەگەر کورد لەناوخۆدا بەیەکریزی و یەکگوتاری سیاسی لەحکومەتی ناوەند کار لەسەر پرسەچارەنوسسازەکان بکات دەتوانێت لەدونیای دەرەوە لەگەل گۆڕانی هەڵومەرجی ناوچەکە دۆخی کوردیش تاڕادەیەک ڕاچاوبکرێت. دەستەکەوتە مێژوویەکان و لوتکەی بریارەچارەنوسازەکان لەکۆنگرێسی ئەمریکاو نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپاوە راستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر هاوکێشەی بەرژەوەندی سیاسی لایەنەکان لەسەر پرسەناوخۆیەکان بەتایبەتتر سنوردارکردنی بەرژەوەندی دەستی دەرەکی وەک چۆن ماوەیەکە بۆ روبەروبونەوەی مەترسیەکانی سەر هەرێم هەوڵەکان چڕبۆتەوە .

قەیرانی کەمئاوی و تەواوبوونی پرۆژە بەنداوەکانی تورکیا کارەساتێکی ترسناکە لەئیراق بەگشتی لەساڵانی داهاتوو کاریگەریکەی سەرهەڵدەدات کەهیچ شتێک ناتوانێت بیوەستێنێت، چونکە سەبەتەی ئابوری ئیراق بۆری نەوت و بازرگانی هەرێم لەرێگای تورکیاوە بۆبەندەری جیهانی بەستراوەتەوە. ئەگەر کورد لەچەند ساڵی داهاتوو بەهاوکاری ئەوروپاو ئەمریکاو بەغدا، دەرچەیەکی سیاسی بۆ بەژەوەندی ناوچەکە و پەراوێزخستنی تورکیا نەدۆزێتەوە دوورنیە ژیان لەناوچەکەدا روبەروی کارەساتی مرۆی ببێتەوە. تاکە ڕێگا ئەوەیە نەخشەڕێگایەکی سیاسی درێژخایەن تا ٥٠ ساڵی داهاتوودا درەنجامەکەی ئەوەبێت كوردستانی رۆژئاوا بخرێتە سەر نەخشەی بەرژەوەندیەکانی ئەوروپا هاوکات کوردستانی رۆژئاوا چەند کیلۆمەترێک لەدەریای سپی ناوەراست نزیکبۆتەوە، دەکرێت وەک ناوەندێکی بازرگانی لەنێوان ڕۆژئاوا و باشور دەروازەسنووریەکان زیاتر پەرەی پێبدرێت و حکومەتی فیدرال وەکو جێگرەوەی دەروازەی سنوری لەگەل تورکیا مامەڵەی ئاڵوگۆری بەرهەمە کشتوکاڵیەکان و سامانی نەوت و گاز و ڕێڕەوی پایپلاینی هەناردەی سامانی ژێرزەوی بەناو خاکی کوردستانی رۆژئاوا بژاردەیەکی ژیرانەبێت. ئەگەر هەرێم لەگەل بەغدا لەچەندساڵی داهاتوو لەرێگای فشاری ئیران بۆسەر سوریا ڕێکەوتنێکی ستراتیجی بازرگانی لەنێوان ئێراق و رۆژئاوا واژووبکرێت و وەکو سەرەتایەک بۆبەکارهێنانی کارتی فشارو لاوازکردنی ئابوری تورکیا و دروستبوونی قەیرانی کەمئاوی بەهاوکاری هاوپایمانان و ئەمریکا هێڵی گواستنەوەی نەوت وگازی سروشتی لەرێگای کوردستانی رؤژئاوا هەناردەی دەریاری سپی ناوەراست بکرێت. ئیراق بەگشتی لەژێر هەڕەشەی کەمئاوی رزگاری دەبێت و بەشێکی گەورە زیان لە ئابوری تورکیادەدات و لەناوخۆشدا رووبەروی کێشەوگرفتی زیاتر دەبێتەوە، لەئاکامدا خاکی رۆژئاوای کوردستانیش لەژێر مەترسی پەلاماردانی تورکیا پارێزراودەبێت. چونکە ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا ستراتیجی دانینەمۆی ئابوریەکەیان دەکەوێتە ناوچەکە و ئیراقیش لەژێرهەڕەشەکانی تورکیا بۆگرتنەوەی بەنداوەکان کارتێکی فشار بەدەستدەهێنێت. لەئەنجامدا سەرەتایەک بۆ گەشاندنەوەی ئابوری کوردستانی رۆژئاوا مسۆگەردەبێت وەکو نیمچەدەوڵەتێکی خۆبەرێوەبەری سەرکەوتوو دروستدەبێت..

لەڕابردوودا، مەترسیەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان و سرینەوەی پێگەی کورد بۆگەیشتن بەدەریای سپی ناوەراست ستراتیجی سیاسەتی تورکیا دژی کورد چڕبۆتەوە ، چونکە لەنەخشەی کوردستانی گەورەو تایبەتتر پێشبینی سنوری خۆبەرێوەبەری کورد لەرۆژئاوای کوردستان لەئێستادا چەند کیلۆمەترێکی کەمی ماوە دەروازەی بازرگانی جیهانی بەرووی کوردا بکرێتەوە ئەمەش هاتنەدی خەونی لە مێژینەی نەتەوەی کوردە بۆ گەیشتن بەدەریای سپی ناوەراست و کردنەوەی کۆریدۆرێکی بازرگانی یە لەنگەری کەشتی بازرگانی و هەناردەکردن و گواستنەوەی نەوت و گاز بۆ ئەوروپا.

مێژووی کوردستانی گەورە و خەونی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بەدەریای سپی ناوەڕاست، بۆ ئەم مەبەستە لەڕابردوودا ئامانج لە ئاراستەکردنی پێگەی کورد لەناوخۆ و وڵاتانی دەرەوە کارگەلێکی بەرنامەداڕێژراوبوون وەک ئامراز بۆ جێبەجێکردنی بەرژەوەندی ئەجێندای سیاسی ولاتانی دوژمن بەرکاربن. بەنموونە، نزیکترینیان بۆلێدان لە سەروبەندی سەرپێخستنی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوا لەلایەن دوژمنان بەئامنجگیرا، کاتێک کورد لەپارچەیەکی تر هاوتەریب لەگەل نەخشەرێگای پێگەی بەرژەوەندی سیاسەتی ئەمریکا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست یەکیدەگرتەوە، بەڵام دوژمنان بۆ بێمتمانەی و پیشاندانی پارچەیەکی کوردستان وەکو ناوچەی مەترسیدار بیرۆکەی خەندەقلێدان وەکو بەلگەیەکی مەیدانی کرایە هێمایەکی ترسناک بەمەش دوژمنانی کورد لەناوەندە نێودەوڵەتیەکان کاریان لەسەرکردو کەلکیان لێوەرگرت، تاکارگەیشتە هێرشکردنە سەر کۆبانێ بۆمەبەستی دروستکردنی پشتێنەی ئارامی بۆئاسایشی تورکەکان بریاریلێدرا. ترسی تورکەکان لەپیشاندانی خۆبەرێوەبەری کوردەکان بەمەنەوەستا کاتێک ئەمریکا دژی بەتیرۆرناساندنی یەپەگە تورکیای گۆشەگیرکرد بۆیە ئەمجارە فاڵگرەوەبەکرێگیراوەکانی ناوخۆ پێکی ژەهرێک بەتامی قاوەیەک ملیۆنان کوردیان بەفریودانی هەستی نەتەوەی لەخشتەبرد، لەکاتێکدا پاچەکانی تری کوردستان چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بوون هەرێمی کوردستان لەپەرلەمانی ئیراق و لەناوەندەنێودەوڵەتیەکان پەراوێزخرا و ڕاپرسی بۆدروستکردنی دەوڵەتێک لەباشوری کوردستان کاریگەری نەرێنی و ئالۆزی هەرێمی بەجۆرێک لێکەوتەوە تائێستاش زیانەکانی لەپەرەسەندندایە.

بۆیە ئەوەی روویداوە لەم ساڵانەی دوایدا بەڵگەی ڕونوئاشکران کەلەهەمبانەی ئابوریێکی شکستخواردو و ژێرخانێکی قەرزبارو ماڵێکی پەرتەوازە و هێزێکی نانیشتیمانی و دەزگایەکی هەواڵگری خوساو و حوکمڕانیێکی كاربەڕێکەر بڕیاری سەربەخۆی جگە لەهەراسانکردنی دوژمنان هیچ مەنتیقێکی سیاسی تێدانەبووە. لەهەر ڕوداو کارەساتبارێک کەبەسەر ئەم نەتەوە هاتوە چ لەڕابردوو چ لەداهاتوو ڕوانگەی سیاسی و ڕەوشی لاوازی سیاسەتی هەرێم بە دەستێکی لەرزۆک و بە دەنگێکی پەرتەوازەوە قراروایە چ کاردانەوەیەک ئەنجامبدات؟ جگەلە لەبەیاننامەیەکی بێبایەخ کاتێک شەرمنانە و سەرکزانە لەدەربڕینی هەڵوێستێک بچوکراوەتەوە، ئەدای حکومەتداری و خۆبەڕێوەبەریەکەی هەرێم ئەخاتە ژێرپرسیارەوە وەکو گشت هەلوێستە سیاسیەکانی تر لەسەر پرسەچارەنوسازەکان بێ دەرەنجامبووە، بۆنموونە بۆپرسێکی حیزبی لایەنێک گشت کۆنسوڵی وڵاتان بانگهێشت دەکات بەڵام کاتێک پرسێکی نەتەوەی و مەترسیێکی ناوخۆی ڕولەهەرێمە بەسەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتەوە هیچ کەس و لایەنێک جورئەتی نیە بۆ لێپرسینەوە کۆنسولی وڵاتێک بۆقاوەخواردنەوەیەک بانگهێشتی دیوەخانی پەرلەمان بکات!

لەم ساڵانەی دوایدا، تورکیا لەمەلەفی تیرۆر و کارکردن بۆناشرینکردنی رۆژئاوای کوردستان و بیرۆکەی بەتیرۆرناساندنی هێزێکی تری چەکداری کورد و ئەپدەیتکردنەوەی ئەم ئەگریمێنتە فایلدارە لەبەرژەوەندی خۆی کاری لەسەر لایەنە کوردیەکان کردوە، بەپێچەوانەوە لە ئێستاو ساڵانی داهاتوودا تورکەکان پێویستیان بەکۆدەنگی کوردە لەپەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆئەوەی بەشاهێدی ئەوان لەدونیای دەرەوە هێزێکی کوردی وەکو مەترسیەک بۆسەر ئاسایشی تورک بناسرێت. لەکاتێکدا بۆ سنوردارکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم لەڕێگای پەرلەمانی ئیراق و هەرێم هیچ هەڵوێستێکی کردەی جێبەجێ نەکراوە چونکە تورکیا لەڕێگای ئابوری و سەربازی و کرینی وەلای حیزبی لەناوچەکەدا دەستێکی باڵای هەیە. لەبەرامبەردا بیرۆکەی ئاشتەوای کورد و تورک لەناوەندە نێودەولەتیەکان وەکو پرسێکی پەیوەندیدار بە ناوخۆی ئیراق بەپێی پێویست لێکدانەوەی بۆنەکراوە، دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر سەروەری ئیراق وەک پێشێلکاری یاسانێودەولەتیەکان و مەترسی سەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی ئەوروپا و کۆنگرێسی ئەمریکا پشتگوێخراوە. لەچەندساڵی داهاتوو بەگۆشەگیرکردنی تورکیا لەئەوروپاو ئەمریکا و دروستبوونی پشێوی ناوخۆی و رەنگە پێشنیازی سیستەمێکی نوێ بۆ دەوڵەتی تورکیا بۆ کۆنفیدرالی هاوشێوەی ناوچەکانی تر هەرێمێک بۆ کوردەکان لە شێوەی دەسەڵاتێکی خۆبەرێوەبەری لەکوردستانی باکور کاری بۆبکرێت. ئەگەر نێوەندگیری پرسی ئاشتەوای لەنێوان قەندیل و ئەنکەرا کاری بۆبکرێت و بەمانەیەکی تر ئەگەر لەژێرفشاری ڕای گشتی شەقام و هۆشیاری کۆمەلگا لەڕوبەربونەوەی مەترسیەکانی تورکیا سەرەتایەک بێت بۆ بڕینی دەستی بەرژەوەندیە سیاسیەکانی تورکیا لەهەرێم، لەلایەکی تر پەرلەمانی ئیراق و لایەنی شیعەگەری لەبەغدا و یاسای و ناوخۆی ڕابردوودا زۆرجاریش پێگەی هەرێم بۆدژایەتی رۆژئاوای کوردستان بەکارهاتوە و لەم چەند ساڵەی دوایدا نەتواندراوە نەخشەرێگایەکی سیاسی وئابوری لەگەل هاوپەیمانان و ئەمریکا چارەنوسی گەلێک دیاریبکرێت. ئەوەی ئاشکرایە، هێشتا سەرەگەورەکانی کورد لە سنوری ململانێی ناوخۆی تێنەپەڕیون و لەمەودای دونیابینی بەرژەوەندی سیاسیان لەچەندشارێکی بچوک تێکچەقیون. لەکاتێکدا دەستی باهۆزی دوژمنانی کورد سنوری شارو لادێ و سەیرانگاکانی تەنیوە و لەهیچ شتێک سڵناکاتەوە و چارەنوسێکی نادیارو ڕەش تا دەپشتی تر لەنەوەی کورد بەرۆکی ئەم مەمۆەکەتەی گرتوە و ئەو زەلکاوەی بەرێوەیە لەنێو بەردی بەرداشی ولاتانی دەوروبەردا بەتەنها کورد قوربانی یەکەم دەبێت…

گەشتیار مەحمود – کەنەدا




ڕوسیا و ئێران و تورکیا؟… زانا رەزاق

پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و کۆبوونەوەی لەگەل هەندێ دەولەتەکانی ناوچەکە کرد، بەهەمان شێوە سەرۆکی ڕوسیاش لەگەل ئەردۆخان لەگەل خامنەئی و سەرۆکی ئێران کۆبوونەوە لە هەردوو کۆبوونەوەکانیش باسی ڕێکەوتنی بازرگانی و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان و کۆمەلێک شتی تریان کرد .

بەلام ئەوەی گرنگتر بوو نیازی دەولەتی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بوو ، ئەوە لە پێش چاوی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی زۆر گرنگی پێنەدرا ، ئەوە تەنیا دیوێکی بوو دیوەکەی تری یان ڕونتر بڵێن پشتی و ژوورە داخراوەکان شتێکی تر بووە، ئەویش ئەوەیە کە تورکیا جۆرێک لەجۆرەکان هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و ئێران و ڕوسیاش دەیانەوێ و نیازیان وایە چاوپۆشی لەو هەنگاوەی تورکیا بکەن ، بۆ ئەوەی نیازی ڕاستەقینەی ڕوسیا بێتەدی کە دەیەوێ تەواوی سوریا بچێتە ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هەروەها بە تورکیا کێشە تا حالەتی دەرکردنی ئەمەریکا کار بکات

لەکۆتایدا ئەمەریکا نەهاتۆتەوە بەلکو دەرکەوتۆتەوە، دەرکەوتۆتەوە بەو مانایەی ئەو نەڕۆیشتبوو ،بەلکو هەردوو کێشەی سوریا و ئۆکرانیا و ڕوسیا پێکەوە بەستراوەتەوە ،بەستنەوەیەک کە کاتێک بەهاری عەرەبی سەریهەلدا ئەوا ئەمەریکا پارەیەکی لە ڕێگەی چەند هێزێک سەرف کرد بەلام ڕوس ماوەیەک پێچوو ڕوویکردە سوریا و بەرگریەکی سەختی لە بەشار ئەسەد کرد تا نزیکبوونەوە لەتەواوی سوریا ئەوکاتیش ئەمەریکا ڕایگەیاند لە ڕۆژهەلاتی کشاوەتەوە بەلام ئەو کشانەوەی تەنیا بۆ خۆئامادەکردن و ڕووبەڕووبوونەی ڕوسیا و هەندێک وولاتی تر بووە بۆیەش شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا ڕوویدا ،هەردووکیان جۆرێک لەجۆرەکان پێکدەچن و تەواوکەری یەکتریشن ئەمەش چونکە ئەمەریکاش دەیەوێ ڕوس هەم لەڕێگەی سزا و هەم لەڕووی دارایی ماندوو بکات هەمیش بتوانێ خۆی زیاتر بەهێزتر بکات .




گەشەسەندنی ڕۆڵی ئەخلاق لە جیهانی مۆدێرندا… توێژینەوەی: دڵشاد کاوانی

تیۆرییە ئەخلاقییەکان لە فەلسەفەی ڕۆژئاوایی مۆدێرن

پێشەکی

سەدەی بیستەم سەدەی گەشەسەندنی خێرای زانست و تەکنەلۆجیا و گۆڕانکاری چۆنایایەتی لە بەرهەمهێنان و لە هەمان کاتدا بوو. کێشە جیهانییەکان وەک هەڕەشەی شەڕی ئەتۆمی، کێشەی ئیکۆلۆژی و دیمۆگرافی. لە لایەک ئەمڕۆ دەتوانین باس لە قەیرانی ئایدیاکانی عەقڵانییەت بکەین، لە لایەکی دیکەوە عەقڵانییەتی زیادەڕۆیی و یەکلایەنە و تەکنەلۆجیای هۆشیاری. قەیرانی گشتی کولتوور و خواستی هاوئاهەنگی و باشترکردنی جیهان و ڕۆحی تاک لە گەڕانەکانی ئەخلاقیدا ڕەنگ دەداتەوە.

ئەم بابەتە تیشک دەخاتە سەر هەندێک لە بەشدارییەکانی تیۆری ئەخلاقی مۆدێرن کە لە سەدەی بیستەمدا ڕوویانداوە. ئەم تەوەرە گرنگە چونکە گەشەسەندنی مێژوو تاڕادەیەکی زۆر بەو بۆچوون و ئایدیایانە دیاری دەکرێت کە زاڵن بەسەر کۆمەڵگەدا. ئەخلاق یەکێکە لەو توخمانەی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەشەکردنیان هەیە. بۆ ئەوەی مرۆڤ لە داهاتوودا هەڵبژاردەی ئەخلاقی خۆی بکات، پێویستە ئەو بنەما ئەخلاقییە بنەڕەتیانە بزانین کە لە ڕابردوودا پەرەیان پێدراوە.

مەبەست لێی لێکۆڵینەوەیە لە دیدگای ئەخلاقی و فەلسەفی بیرمەندە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم.

1- تیۆری ئەخلاقی فریدیش نیچە.

پێدەچێت ڕەوتی مێژوو لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا بە تەواوی بناغەکانی فەلسەفەی کلاسیکی مرۆڤی ڕەت کردبێتەوە، چونکە عەقڵ و زانست هەرچەندە سەرکەوتنی خۆیان لە دامەزراوەکەکان و ژیانی مرۆڤ سەلماندووە بەڵام هێشتا لاوازی خۆیان لە زانین و ژێردەستەیی هێزە سروشتییەکان، دەرباز نەکردووە، بە تێگەیشتنی فەلسەفەی کۆن، باوەڕبوون بە پێکهاتەی سروشتی جیهان و بزووتنەوەی بە ئاراستەی ئایدیا پێشکەوتنخوازەکان، عەقڵانییەتی مرۆڤ و جیهانی شارستانیەت و کولتوور، لە مەیلی مرۆڤدایە. وەلێ پرۆسەی مێژوویی ئەوان نەسەلمێنراو بوون. بۆیە پێویست بوو ڕێگە و ئامرازی نوێ پێشنیار بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئەم بۆچوون و ڕوانینانە یان ئاشکراکردنی سروشتی وەهمییان بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لە تەماح و چڵێسی و بێ هیوای و بێهودەییەی کە هەبوو.

هاتنی فەلسەفەی ژیانی نیچە کۆتایی “هەڵسەنگاندنی هەموو بەهاکان”ی فەلسەفە و کولتوور و ئەخلاقی ڕابردوو بوو.

نیچە بە دروستی ئەركی بەئاگاهێنانەوەی مرۆڤایەتی و ڕەواندنەوەی خەونەكانی دەبینی و بەرەو حاڵەتی قەیران و شكست برد. ئەمەش پێویستی بە ئامرازی زۆرەملێ هەبوو کە توانای وەستاندن و شۆککردنی خەڵکیان هەبێت. بۆیە نیچە لەسەر لێدوانی گازگر، پێداچوونەوەی توند، پارادۆکسی فەلسەفی و ژاوەژاوی تێگەیشتن، دانوستان ناکات. ئەو بەرهەمەکانی بە “قوتابخانەی بوێری” و ڕەتکردنەوەی ڕاستەقینە دەزانێت، و خۆی بە فەیلەسوفێکی ڕاستەقینەی “وروژێنەر”، “ڕاستییە ترسناکەکان”ە، کە “بتەکان” لەناو دەبات، لە بەها و بیرۆکە نەریتییەکان تێدەگات و ڕوونی دەکاتەوە، کە ڕەگ و ڕیشەیان لە لاوازی زانست دا نییە، بەڵکوو لە سەرووی هەموویانەوە لە ترسنۆکی و فڕوفێڵی مرۆڤدایە.!

زۆرجار خۆی بە “یەکەم سێکسیست”، “بێ ئایین”ی ڕاستەقینە، “دژە مەسیح”، “ئەهریمەنێکی مێژوویی جیهان”، “دینامیت” ناودەبات، کە بۆ تەقاندنەوەی تاڵاوی ئایدیا جێگیرەکان داڕێژراوە.

نیچە بۆ بیرۆکە ئاساییەکانی هۆشیاری کولتووری، بۆ “بەهاکان”ی شارستانیەت و کولتوور – ئایین، ئەخلاق، زانست، بۆ تێگەیشتن لە جەوهەری ڕاستەقینەی بوون- پێویستی غەریزەیی ژیان بۆ خۆ دووپاتکردنەوە. ئەو ژیان وەک بڵاوکردنەوەی هێزە ئاژاوەگێڕەکانی سروشتی ئاژاوەگێڕ و ناڕێک و پێکی بوون، ڕژێمێک کە لە هیچ شوێنێکەوە سەرچاوە ناگرێت و ئاراستەی هیچ شوێنێک ناکات، گوێڕایەڵی هێمنی بنەمایەکی ئۆرگیستی و بە تەواوی بێبەشە لە هیچ سیفەت و هەڵسەنگاندنێکی ئەخلاقی. نیچێ لە کولتوری کۆندا خۆشی خوداوەندی شەراب، ئاهەنگگێڕانی بوێرانە و بەختەوەریی دیۆنیسۆسی بە نیشانەی هەستی هێز و دەسەڵاتی مرۆڤ دەزانی، خۆشی شادی و تیرۆر، بە نیشانەی ئازادی و تێکەڵبوونی تەواو بە ژیان دەزانێت لەگەڵ سروشت.

بەڵام لە وزەی ژیاندا سروشتییە کە لە سەرقاڵبوونیدا بە هەوراز و نشێودا تێپەڕێت، فۆرمەکانی ژیان دروست دەکات و لەناو دەبات، خۆئاگاداری بەهێز دەکات و لاواز دەکات. بەگشتی ئەمە ململانێیەکی سەخت و بێ بەزەییە لە نێوان دەرکەوتە جیاوازەکانی ژیاندا، کە تایبەتمەندە بە بوونی “ئیرادەی ژیان” و “ئیرادەی دەسەڵات” لە دەرکەوتەکانی دیکەدا.

بەم پێیە، بە بڕوای نیچە، “ژیان لە بەرهەمی خۆیدا خۆبەدەستەوەدان، برینداربوون، داگیرکردنی بێگانە و لاوازەکان، ستەم و ستەمکاری، سەپاندنی فۆرمەکانی مرۆڤ، ئاسمیلەکردن و هەڵقۆستنەوەیە.”

هەڵقۆستنەوە، ستەمکاری، توندوتیژی دەرئەنجامی هەندێک کۆمەڵگەی ناتەواو و ناعەقڵانی نین، بەڵکوو دەرئەنجامی جەوهەری ژیانن، دەرئەنجامی ئیرادەی دەسەڵاتن، کە ئیرادەی ژیانە.

ئارەزووی بەهێز بۆ ژیان و دەسەڵات زاڵ دەبێت بەسەر ئیرادەی لاوازدا. ئەمە یاسای ژیانە، بەڵام دەکرێت لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بشێوێنرێت.

یەکێکە لە دەرکەوتنە ناتەواوەکانی ژیان کە تێیدا مرۆڤ لە فێڵبازی و دووربینیدا لە ئاژەڵەکانی تر باڵاترە، بەڵام لە زیرەکیدا کەمترە. ناتوانێت بە تەواوی بە غەریزە ڕاستەوخۆکان بژی، گوێڕایەڵی یاسا دڕندەکان بێت، چونکە لەژێر کاریگەریی هۆشیاری و بیرۆکە چەواشەکارەکانی سەبارەت بە “ئامانجەکان” و “ئامانجەکانی”، ژیانی بە غەریزە لاواز دەبێت و خۆیشی دەگۆڕێت بۆ شکست، نەخۆشی. دڕندە.

هۆشیاری هەوڵ دەدات بۆ ئاسانکاری بۆ هێزی ژیانی عەقڵ، بۆ داڕشتن و ئاراستەکردنی ڕەوتی ژیان و ملکەچی بنەمای عەقڵ، کە بۆ خوداوەندی کۆن ئەپۆلۆ، مانای ژیانە ئەگەر سەرکەوتوو بێت. ماندوو دەبێت و ڕادەکات بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت.

ژیانی گشتی ململانێی نێوان بنەماکانی دیۆنیسی و ئەپۆلۆنییە لە کولتووردا، یەکەمیان نوێنەرایەتی سەرکەوتنی غەریزەی ژیانی تەندروست دەکات، دووەمیان – سەردەمی کەمتەرخەمی کە لە ئەوروپادا پراکتیزە دەکرێت، واتە. لاوازبوونی ئیرادەی دەسەڵات کە بەرەو توندڕەوی دەگوازرایەوە، بووە هۆی زاڵبوونی بەها ناسروشتیەکان لە کولتوری ئەوروپیدا کە زیان بە سەرچاوەکانی ژیان دەگەیەنێت.

بە بڕوای نیچە، بەردی بناغەی خراپبوون و دابەزینی کولتوری ئەوروپی بناغەکانیەتی – ئەخلاقی مەسیحی خێرخوازی، ئاواتە بەرزەکانی عەقڵ و زانست، ئایدیاڵەکانی یەکسانی کۆمەڵایەتی، دیموکراسی، سۆسیالیزم و بەگشتی ڕێکخستنی ئایدیاڵی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای دادپەروەری و عەقڵ. نیچە بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرش دەکاتە سەر ئەم بەهاکانی مرۆڤگەرایی نەریتی و ئاراستەی ناسروشتی و سیمایەکی نیهیلیستی ئەوان نیشان دەدات. شوێنکەوتنیان مرۆڤایەتی لاواز دەکات و دەبێتە هۆی خۆ لەناوبردن لە ئارەزووی ژیان لەخۆڕا.

نیچە “ساختەکاریی پلە باڵاکان”ی لە بیرۆکەکانی ئەخلاق و عەقڵ و زانستی مەسیحیدا ناسی، کە بە درێژایی ژیانی بەردەوام ئیدانەی دەکرد و دروشمی “هەڵسەنگاندنی هەموو بەهاکان”ی پێشنیار کرد.

مەسیحییەت “نەخۆشییەکی توندی ئیرادە”یە و لە ترس و ئارەزووی نێوان هەڵگرانی بێهێزترین و لاوازترین ئیرادە بۆ ژیان سەرهەڵدەدات. لێرەوە پڕە لە ڕق و کینە. ژیانێکی تەندروست بەو باوەڕە دەمامک کراوە کە “ژیانی ئاسمانی تەواو” تەنها بۆ لەناوبردنی ئەم ژیانە زەمینییە بە ناوێکی باشتر داهێنراوە. هەموو کابوسەکانی مەسیحی نیشانەی لاوازی و هەژاری قووڵی ژیانی ئێستان، ئازار و لاوازی، بەجۆرێک مەسیحیەت خۆی لە ماددە هۆشبەرەکانی ئەگەرەکانی مرۆڤدا دەژی.

بەڵام، لە نائامادەگی دەرکەوتن، نەخۆشی ئامادەیی ژیان، مەسیحییەت، بۆ ئەوەی لەنێو بەهێز و دڕندەکاندا بمێنێتەوە، خۆی بە ئەخلاق ناساند و کۆتێکی بۆ بەهێز و خواپەرستان داهێنا. بە چاندنی بەها ئەخلاقییەکانی ئایینی مەسیحی، ژیانی نەخۆش کەسی تەندروست دەگرێت و لەناویان دەبات و ئایدیاڵە ڕاستەقینە و قووڵەکانی نکۆڵی خۆکردن، خۆبەختکردن، بەزەیی و خۆشەویستی بۆ دراوسێ بڵاودەبێتەوە.

ئەم جۆرە خێرخوازییە نەریتییە لەلایەن نیچەوە بەم شێوەیە لێکدەدرێتەوە “ئارەزووی نکۆڵی ژیان” هەستێکی شاراوەی لەناوچوونە، ئەوە وەک بنەمای دابەزین، زەلیلکردن وەرگیراوە. ئەخلاقی مەسیحی پێش هەموو شتێک قوربانیدانە، دەیەوێت لە کۆیلایەتی دەربچێت و بگەیەنێتە کۆیلەکانی، بۆ ئەمەش خودا دروست دەکات. باوەڕبوون بە خودا پێویستی بە قوربانیدانی ئاگایانە لە ئازادی و غرور و کەرامەت و خۆ زەلیلکردنی ئاشکرا و لە بەرامبەردا بەختەوەری ئاسمانی مرۆڤ هەیە.

نیچە زۆر نادیارانە یاری بە بنەما سەرەکییەکانی ئەخلاقی مەسیحی دەکات بە ئاشکراکردنی سروشتی دووڕوویی و فریودەرانی، گوتاری مەسیحی گونجاندووە “هەر کەسێک خۆی زەلیل بکات ئارەزووی بەرزبوونەوەی دەکات”.

باس لە خۆپەرستی و نەبوونی ئارەزوو دەکات، “بەدوای قازانج نەکردن”، وەک گەڵایەکی هەنجیری ئەخلاقی بۆ دەربڕینی لاوازی، دەڵێت “ئیتر نازانم چۆن سوودی خۆم بدۆزمەوە”.

هۆشیارییەک کە بەرگەی ئیرادەیەکی لاواز ناگرێت: “من بێسوود نیم”، لە ئەخلاقی مەسیحیدا شێوەی “هەموو شتێک بێسوودە، ئەم ژیانەش بێسوودە” دەگرێتەوە. بیرۆکەی پیرۆزی، چاندنی ئێش و ئازار، کاتێک کە بەهۆی لاوازی خۆیەوە مەحاڵە خۆت لێی بەدوور بگرێت، هەوڵدانە بۆ بەخشینی مانا بە بێمانایی ئازارەکە، چونکە باشترە لە بێمانای ڕەها. ناڕازیبوون تەنها زەلیلکردنی ڕۆحی مرۆڤە و بە لەناوبردنی ڕەگی ئارەزووی مرۆڤ تەنها دەتوانێت ژیان لەناو ببات.

نیچە نموونە بە ژنێک دێنێتەوە کە بەزەیی و خۆشەویستی بۆ دراوسێکە تەنها ڕێگایەکە بۆ ڕق لێبوونەوە لەخۆی، چونکە ئەمانە و فەزیلەتەکانی تر بەڕوونی زیانیان بۆ مێردەکەیان هەیە، بەڵام سوودیان هەیە، بۆیە بە دووڕووانە ستایشیان دەکرێت لەلایەن ئەو ڕکابەرانەوە کە دەیانەوێت مێردەکەیان بەوانەوە ببەستنەوە. یارمەتیدان. بۆیە نیچە فەرمووی: “ئەگەر فەزیلەتت هەیە قوربانیی ئەو فەزیلەتەیت!” لە کۆتاییدا گوتی: جگە لەوەش ئەخلاقی مەسیحی لە ڕێگەی ڕەحم و بەزەییەوە جێگەی خۆی دەداتە دەرکەوتنی بەهێزتری ژیان کە پێویستە بە شێوەیەکی دەستکرد لەناوببرێت.

بە بڕوای نیچە، شتێک کە لە ئەخلاقدا گرنگە هەمیشە “زوڵمی درێژخایەن” و دەربڕینی غەریزەی مەڕەکانە لە تاک دا.

هەرچەندە ئایین و ئەو ئەخلاقانەی کە بانگەشەی بۆ دەکات پێویست و بەسوودن بۆ ئەو خەڵکە نایاب و مەڕ و خەڵکە بەهێز و سەربەخۆیەی کە نوێنەرایەتی ڕەگەزی باڵادەست دەکەن، بەڵام هەموو ئەمانە زۆر دەبن. بەڵام دەتوانن ڕێگەی زیادە بەکاربهێنن بۆ باشتر زاڵبوون بەسەر مەڕەکەدا بەبێ ئەوەی خۆیان ببنە زیندانی ئەخلاقی لاواز. هاوکات لەگەڵ ئەم ئەخلاقە خراپەدا کە پێویستی بە قوربانیدانی مرۆڤە بۆ خودا، “ئەخلاقی” بەرزی دیکەش هەن کە خودا خۆی کردوویەتە قوربانی!

“بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕووی ئەخلاقییەوە بژین، پێویستە خۆمان لە ئەخلاق ڕزگار بکەین!”
نیچە پێویستیی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی “بەها ئەبەدیەکان” ڕاگەیاند، ڕەتکردنەوەی ئەخلاقی کۆیلەکان و گەڕاندنەوەی مافەکانی ژیان. ئەمە تەنیا لەبەردەستی ئاغاکاندایە، عەقڵی بەهێز و سەربەخۆ، خاوەن ئیرادەی نازاڵ، کە پێوەرێک لە بەهاکانی خۆیان هەیە و پێوەرێک لە ڕێز و سووکایەتی بە کەسانی دیکە بە خۆیان دەدەن. ئەوان شوڕشگێڕی ڕاستەقینەی ڕۆحن، کە بەدوای یەکگرتن لەگەڵ ئەوانی تردا ناگەڕێن، خووی “ڕێڕەوی دوور” و “ڕوانین بۆ خوارەوە” دەپارێزن. ئازادن لە دۆگمای ئەخلاقی ئاسایی، ئازادن لە زیندان و بێزارن لە هەموو گوتارێکی ئەخلاقی سەبارەت بە ئەرک، خۆپەرستی، پیرۆزی، چونکە خۆیان یاسای خۆیان دادەنێن.

ئەم “ئەخلاقی سەرەتاییە” ئەخلاقی دەسەڵات و خۆپەرستییە، کە “گرنگترین موڵکی ڕۆحی بەرزە”، کە نیچە لەو بڕوایە تێگەیشتووە کە “ئەو باوەڕە نەلەرزاوەی کە بوونەوەرێکی وەک ئێمە دەبێت بە سروشتی گوێڕایەڵی بێت و خۆی بکاتە قوربانی بوونەوەرەکانی دیکە “.

هەروەها ئەم ئەخلاقە هەندێک ئەرکی هەیە، بەڵام تەنها لە ڕووی جۆر و یەکسانی خۆیانەوە، لە پێوەندی لەگەڵ بوونەوەرەکانی ئاستی خوارەوەدا “دەتوانیت بەپێی بڕیاری خۆت ڕەفتار بکەیت، لە لایەن چاکە و خراپەوە”. نیچە بە سووکایەتییەوە تێبینی ئەمەی کرد کە “بۆ مرۆڤی ئاسایی شەقام لە هەموو کردارێکی پیاوێکی باڵادا، یاسای ئەخلاقی تۆ سەد هێندە پێشێل دەکرێت.”

نیچە بە ئاسانی و زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ کێشەی “ئیرادەی ئازاد” دەکات کە ئەخلاقی پێشووتر تێکدەدات. هەر ئیرادەیەک دەربڕینی غەریزەی ژیانە و بەم پێیەش نە ئازادە و نە عەقڵانییە. ئێمە باسی ئیرادەی ئازاد ناکەین، بەڵکوو باسی ئیرادەیەکی بەهێز دەکەین، ئیرادەیەکی لاواز کە حوکم دەکات و فەرمان دەکات و بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ، گوێڕایەڵی دەبێت و جێبەجێی دەکات. یەکەمیان تا بەهێز بێت ئازادە، دووەمیان بە هەمان شێوە ئازاد نییە.

کەواتە ئەخلاقی ئازادی و کەرامەت تەنیا بۆ مرۆڤە باڵاکان بوونی هەیە، بۆ ئەوانی دیکەش تەنیا ئەخلاقی خۆبەدەستەوەدان و کۆیلایەتی خۆنمایشکردن بوونی هەیە، کە تیایدا غەریزەی لاوازکراوی ژیان نەک لە دەرەوە بەڵکوو لە ناوەوە ئازاد دەکرێت. ئەمەش وەک هێرشی خۆکوژییە.

نیچە بە مرۆڤدۆستی “زانستی” مامەڵەی لەگەڵ سۆسیالیست و دیموکراتە هاوبیرەکان دەکرد. وەک چۆن ناوی لێنابوون “کۆناتیکی برایانە”، وەک ئەخلاقی مەسیحی، یاسای سروشت پشتگوێ دەخەن، هەوڵدەدەن هەڵقۆستنەوە نەهێڵن، یەکسانی سروشتی مرۆڤەکان شکست دێنن و “بەختەوەری مەڕداری هاوبەشی کێڵگە سەوزەکان” دەسەپێنن. ئەمەش بە ناچاری هەمان دەرئەنجامی لێدەکەوێتەوە – لاوازبوون و دابەزینی مرۆڤایەتی، چونکە مرۆڤ هەمیشە لە خەبات و کێبڕکێ دا گەشە دەکات و یەکسانی وهەڵقۆستنەوەی هەلومەرجی پێویستن بۆ ژیان.

لە ئەخلاقی کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستیدا، ئیرادەی خودا جێگەی ئەو چاکە کۆمەڵایەتییە دەگرێتەوە کە لە مێژوو و چاکەی گشتییەوە سەرچاوە دەگرێت، لەلایەن حکومەتەوە دەپارێزرێت. لە هەمان كاتدا خواستی تاك هیچ مانایەكی نییە، بۆچی نیچە سۆسیالیزم بە برا بچوكی ڕەشبینی دەزانێت، حكومەت دەیەوێت كەسێك لە تاكەوە بگۆڕێت بۆ كیانێكی دەستەجەمعی. مرۆڤ بەڕاستی هەوڵدەدات مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا بکات و تیرۆری دەوڵەتیش پابەندە بە چاندنی هەستی ڕاستگۆیانە و هۆشیاری و خۆبەزلزانینی کردارەکان.

لەم جۆرە ئەخلاقانەدا ئەوەی تاکێک جیا دەکاتەوە و بەرز دەکاتەوە لە سەرووی ئاستی گشتیەوە، لەلایەن هەمووانەوە دەترسێت، لەلایەن هەمووانەوە ئیدانە دەکرێت و سزا دەدرێت. دەوڵەت بە ڕێکخستنی هەمووان سیاسەتی یەکسانی پەیڕەو دەکات. ئاستێکی نزم، هەربۆیە فۆرمێکی دیموکراسی لە حکومەت، بە بڕوای نیچە، جۆرێکە لە چەقاندنەوە و بچووککردنەوەی مرۆڤ و بچووککردنەوەی بۆ مامناوەندی.

بەم پێیە فەلسەفەی نیچە جۆرێک بوو لە وەحی و حەوز. ئاوی سارد بۆ ئەخلاقی کلاسیکی نەریتی، ئاراستەکراو بەرەو ئایدیاڵە مرۆڤدۆستانەکان و پەرەسەندنی عەقڵ. بیرۆکەی ئەوەی کە “هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە دیاریکراو لە نێوان بەرەوپێشبردنی ڕاستی و چاکەی مرۆڤدا نییە” لە سەدەی بیستەمدا بووە یەکێک لە بەها ناوەندییەکانی فەلسەفە.

لە “فەلسەفەی ژیان”دا، بە سۆزەوە هەوڵی دەدا مرۆڤ وەک “بوونەوەرێک”، وەک ئۆبژەیەک و گەیشتن بە ئامانجگەلێک کە نامۆ بە خۆی، و بیرۆکەی “دروستکەر”ێک لەناو ببات کە تێیدا دروست بووە. بریكاری خۆڕایی. نیچە هەوڵیدا بیرۆکەی ئەخلاق وەک شوێنێکی ئازادی بخاتەڕوو، لە پابەندبوون و یاسا و قەدەغەکردنەکان کە پشت بە مرۆڤێک نابەستن، دوور لە خۆی و سەرکوتکردنی.

لە کارەکەیدا بەرگری لە زیندوویی و بەهای تاکایەتی کردووە، کە بە تێگەیشتنێکی نوێ لە مرۆڤایەتی گرێداوە، بەڵام بەم شێوەیە بە سوبژێکتیڤیەت و ڕێژەگەرایی بەها ئەخلاقییەکان، دژایەتیکردنی ئەخلاقی ئەرستۆکراتی “هەموو شتێک ڕێگەپێدراوە” و حەتمییەتی ئەخلاقییەکەی بۆ بوونەوەرەکانی خوارەوەیە.

نیچە توانی سروشتی ئەخلاقیی ڕێکخستنەوەی سۆسیالیستی کۆمەڵگە پێشبینی بکات و تیۆریزە بکات، بەڵام پەیوەندی ناوخۆیی “سیستەمی نوێی” خۆی بە سیستەمی کۆمەڵایەتی باڵادەستەوە نەبینی. بۆ نیچە، ماف و ئازادییە ئەخلاقییەکانی ئەو خەڵکەی کە هەڵیبژاردبوو، بە نەبوونی ماف و سەرکوتکردنی بێ بەزەییانەی پلێبییەکان، پارەی بۆ دەدرا. ئەخلاقی “سوپەرمانەکان” ئەخلاقێکی سەروو مرۆیی بوو، دوور بوو لە ئەرکی ئەخلاقی بەرامبەر بە مرۆڤایەتی و پڕ بوو لە سووکایەتیکردن بە بەها گشتگیرەکانی مرۆڤ.

یەکێک لەو پەیوەندیانە، کارەکتەر ئەوانی دیکە بەلایەکدا جێدەهێڵێت و بە وەرگیراوەکانی خۆی دەزانێت و لە هەمان کاتدا بنیاتنانی فەلسەفی ئاڵۆز دروست دەکات. فەلسەفەی ئایینی مۆدێرن لە ساڵانی دۆگمای مارکسیزم دا، هەر فەلسەفەیەکی ئایینی پەیوەست بە بێباوەڕی توندڕەوەوە، بە کاردانەوە هەژمار دەکرا. بێگومان ڕەخنەی ئەم نوێنەرانەیە لەسەر مارکسیزم.

(پەیمانی کۆن و نوێ) دەربڕینی خۆیان تەنیا لە ئایینی مەسیحیدا دۆزیەوە. لە داهاتوودا مەسیحییەت و بەها ئەخلاقییەکانی کتێبی پیرۆز وەک هەمان شت قبوڵ دەکرێن. ئەم بابەتە باس لە مێژووی زیاتری ئایینی مەسیحی و کەنیسەی مەسیحی ناکات.

2- فەلسەفەی ڕۆژئاوای سەدەی بیستەم لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا. بیری فەلسەفیی ئەوروپای ڕۆژئاوا خۆی لە قەیرانێکی قووڵدا بینیەوە.

فەلسەفەی ڕۆژئاوای لە سەدەی بیستەم لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا. وک بیری فەلسەفیی ئەوروپای ڕۆژئاوایی خۆی لە قەیرانێکی قووڵدا بینیەوە ئەم کاریگەرییەی تا وڵاتانی وەک لە مەکسیک و ئەمریکای لاتینیشی گرتەوە، بەبێ وەرگرتنی ڕاهێنانی پیشەیی گونجاو و تەنانەت ئەگەر ڕاستگۆ بین، بەبێ ئەوەی کتێبێک لەسەر ئەم بابەتانە بە قووڵی بخوێنیتەوە، پێکهاتەخوازان پێکهاتەگەرایی هەم وەک “میتۆدۆلۆژیا و فەلسەفە” پێناسە دەکەن. کتێبی سەرەکی ئەم بزووتنەوەیە “پێکهاتە و لێکۆڵینەوە و زانین” . نووسینی (ن.مولود) کە ڕابەری بەناوبانگی بزوتنەوەکەی لە فەرەنسا.

هەردوو کولتوور و هەندێک دابڕان لە هەردووکیان. دوای کۆتایی هێنان بە باسکردنی دوو نەریتی گەورەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، با دەرەنجامە سەرەکییەکانی پێویست بۆ مەبەستی ئەم کتێبە دەربکەین. ئەگەر ڕوو لە بیری فەلسەفی چینی بکەین، فەلسەفەی مۆدێرن دەتوانێت مۆدێلێکی تەواو جیاواز بۆ پەرەپێدانی گەمژە فەلسەفیەکان بدۆزێتەوە، کە گوتارێکی لێکەوتۆتەوە کە مۆدێلی ڕەسەن دەپارێزێت.

لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزی جیهان، وابەستەیی یەکتری مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا زیاد دەکات، ڕۆڵ و گرنگی بەها ئەخلاقییەکان زیاد دەکات، وەک یەکێتی، بەرپرسیارێتی، ڕاستگۆیی، متمانە، هاوکاری، هاوکاری یەکتری (مۆدێرنیتە)، هاوواتای بە کۆمەڵە. بەها ئەخلاقییەکان (پێویستی بە مانا، ناسینی کۆمەڵایەتی و ڕێزگرتن لە کەسانی دیکە، خۆئاگاداری داهێنەرانە و چالاکیی بەسوود لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە) وەک گرنگترین پێداویستی و پاڵنەر لە زیادبووندان. چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان مرۆڤی مۆدێرن (زانا، بەڕێوەبەر، خاوەنکار، پزیشک یان مامۆستا). هەر ئێستا لە ساڵانی حەفتاکان. لە سەدەی بیستەمدا، لە وڵاتانی پێشکەوتووی ڕۆژئاوا، ئاستێکی زۆر بەرزی ژیان، جۆرییەتی ژیانی خەڵک باشتر بوو، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانکاری لە بەهاکاندا بۆ پێداویستییە دوای ماددی لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا، زۆر کەس هەستیان کرد پێویستی سوودگەیاندن بە خەڵک، بۆ نموونە هەستکردن بە قبوڵکردنی کەسانی دیکە. ئەم گۆڕانکارییە چۆنایەتییە بە گۆڕانی بەهای پۆستمۆدێرن ناسراوە.

ئەم گۆڕانکارییە کولتوورییە پۆستمۆدێرنە پەیوەندی بە ڕۆڵی ئەخلاقەوە هەیە لە ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵایەتیدا، تێگەیشتن لە گرنگی گەشەپێدانی سەرمایەی کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی. نەزمی ئابووری (نەک تەنها لە چوارچێوەی تاک کۆمەڵگەکاندا، بەڵکوو بە گشتی مرۆڤایەتی)، ئەم مەیلانە لە سەردەمی ئێمەدا خەریکە بەهێزتر دەبن.

لە سەرەتای بیست و دووەمدا، لە پەیوەندی لەگەڵ پرۆسەکانی جیهانگیریدا، پەیوەندی و وابەستەیی خەڵک زیاد دەکات، هەروەها مەترسی و هەڕەشە و مەترسی نوێ دەردەکەون، بۆیە زۆرجار گرنگی ئەخلاق زیاتر دەبێت. جیهان لە گۆڕاندایە، بابەتی ئەخلاق دەگۆڕێت و فراوانتر دەبێت.

ئاراستەی گەشەکردنی خۆئاگایی تاکەکەسی ناوەندی ئەخلاقی مۆدێرنە بە هەموو فۆرمەکانییەوە (کۆمەڵایەتی، پراکتیکی، پیشەیی، ئیکۆلۆژی) لە سەردەمی ئەواندا بەهۆی گەشەسەندنی مێژوویی کولتوورە جیاوازەکانەوە، بەها و سیستەمی ڕێوڕەسمی خۆیان، ئەفسانە بەهۆی نەریت و داب و نەریتی سەرەکییەوە دروست بوون. بەها ئەخلاق و ئایینییەکانی کولتوورە جیاوازەکان لەگەڵ یەکتردا ناگونجێن، ئەمەش هۆکاری ململانێ و ململانێیە. ئەم دژایەتیانە دەتوانن سیمایەکی جیهانی وەربگرن، بەڵام جیهانی ناوەوەی مرۆڤ وەک گۆڕەپانی سەرەکی خەبات دەمێنێتەوە.

ئەخلاقی تیۆری، پراکتیکی، پیشەیی.
ئەخلاقی نەریتی لە دوو جۆر بوو ئایینی و فەلسەفی. ئەخلاقی ئایینی، بۆ نموونە ئەخلاقی مەسیحی لە شێوەی فەرمان و قەدەغەکردن و یاسا پراکتیکییەکانی ڕەفتار، ڕێوڕەسمەکان دەگرێتەوە (ڕۆژووبوون، ڕەچاوکردنی جەژن، ڕێوڕەسم و ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر ساڵنامە، ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ئاهەنگی هاوسەرگیری تاد….). هەروەها ئەخلاقی ئایینی بەشێکی تیۆری لەخۆدەگرێت کە دۆگما و فێرکاری و ئەفسانە و هێما و نەریت لەخۆدەگرێت. ئەخلاقی ئایینی مامەڵە لەگەڵ هەمان کێشەکانی ئەخلاقی فەلسەفیدا دەکات، بەڵام لە چوارچێوەی ئیماندا.

لە ڕاستیدا ئەخلاقی تیۆری لە کۆمەڵگەی دێرینی فەلسەفە وەک بوارێکی بیرکردنەوەی عەقڵانی جیهان و مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت. جیاوازی ئەخلاقی لەوەدایە کە بانگەشەی زانست دەکات. پارەدان، ئەوانەی. مرۆڤ دەبێت چۆن بکات (سەبارەت بە بەها ئەخلاقییەکان وەک ئامانجی بوون)، کۆمەڵگە دەبێت چی بێت، یاساکانی ڕەفتار (نۆرمەکان) چی بن.

ئەرستۆ لەوە تێگەیشتووە کە ئەخلاق لە بنەڕەتدا جیاوازە لە فیزیا یان بیرکاری. ئەخلاق زانیارییەکی تایبەتمەندە. سێ جۆری زانستی جیاکردەوە، تیۆری، پراکتیکی و ئەخلاقی.

مەعریفەی تیۆری (ئیپیستیم، یان “تێڕامان لە بیرۆکە ئەبەدییەکان”) وەسفی زانستەکانی وەک بیرکاری، فیزیا، بایۆلۆجی دەکات.

زانستی پراکتیکی (تەکنیک) لە شێوەی کارامەییدا دەردەکەوێت ( بیناکار دەزانێت چۆن خانوو دروست بکات، هونەرمەند دەزانێت چۆن نیگار بکێشێت، هونەرمەند دەزانێت چۆن هەست و سۆزی جیاواز دەرببڕێت، پیشەوان دەزانێت چۆن شت دروست بکات، کڵاوچن دەزانێت چۆن دروست بکات کڵاو دروست بکات… تا. زانینی ئەخلاقی (فرۆنێسیس) جۆرێکی تایبەتە لە زانین، کە ئەوەندەی پەیوەندی بە بەڵگەدۆزی یان لێهاتووییەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە هەڵوێستی ئەخلاقییەوە هەیە بەرامبەر بە مرۆڤەکانی دیکە، لەوانە ڕەفتاری دروست، ئەنجامدانی کردەوەی باش، بەزەیی و خێرخوازی. بۆ نموونە پارێزەر لەکاتی پێدانی سزادا، نەک تەنها بە زانینی تاوانەکە ڕێنمایی دەکرێت، بەڵکوو بە تێگەیشتن لە دۆخەکەش، بە تێگەیشتن لە توانای خۆخستنە شوێنی کەسێکی دیکە (تاوانبار و قوربانی و ئەوانی دیکە) ڕێنمایی دەکرێت. خەڵک، هەستکردن بە دادپەروەری، بەزەیی. ئەو دەزانێت چۆن کارێکی دروست بکات، واتە. ئەو تەنها زانیاری لەسەر ڕاستییەکان نییە بەڵکوو زانیاری لەسەر ئەخلاق و هۆشیاری بارودۆخیش هەیە.

بابەتی ئەخلاقی نەریتی بریتییە لە مرۆڤ وەک تاکێکی ئەخلاقی، کێشەکانی ململانێی نێوان چاکە و خراپە لە ڕۆح و فەزیلەت و ئەخلاقیدا. ئامانجی سەرەکی فەلسەفەی نەریتی ئەخلاق گەشەپێدانی خۆئاگاداری مرۆڤە، پێکهێنانی توانایەتی بۆ خۆباشکردنی ئەخلاقی و مەعنەوی. بەپێی ئەفسانە تەنانەت کۆنفۆشیۆسیش ئەگەر مرۆڤ وەک جەستەیەکی کولتووری و ئەخلاقی گەشە نەکات، ئەوا لە ئاژەڵەکان خراپتر دەبێت؛ لە پێوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەدا، دەوڵەت مافی ئەوەی هەیە توندترین سزاکان جێبەجێ بکات. بەم شێوەیە ئەخلاقی کۆنفۆشیۆس لە ئێستاوە شوێنێک بۆ دروستکردنی ڕێنماییەکانی ژیان و گەشەسەندنی ڕۆحی مانادار داناوە: هێڵی خوارەوە سزای دڕندانەی حەتمییە، هێڵی سەرەوە شەرەف، شکۆمەندی، بەرزکردنەوە.
ئەخلاقی نەریتی تەنیا تیۆری نەبوو، بەڵکوو لە سەرووی هەموویانەوە کاراکتەری نۆرماتیڤ (فەرمانبەخش)ی هەبوو، چونکە پشتڕاستکردنەوەی تیۆری بەهاکانی بوونی مرۆڤ لە هەمان کاتدا بوو لەگەڵ ڕەچەتە، ستانداردێکی ئەخلاقی، نۆرمێک، بۆ نموونە، کە گریمانە دەکرد بڵاوبوونەوەی پێناسەی تیۆری فەزیلەت؛ تیۆرییەکانی خێرخوازی بەشدارن لە فراوانبوونی خێرخوازی. بەهای چاکە بریتییە لە میهرەبان بوون، بەختەوەری – بەختەوەر بوون، خۆشەویستی – فێربوونی خۆشویستن و خۆشەویست بوون، دادپەروەری – لە بەکارهێنانی کردارییدا.

دۆزینەوە سەرەکییەکانی ئەخلاقی کولتووری لە بەرنامە فەرمییەکاندا باس دەکرێن. بەرنامەی وەک هێدۆنیزم، ئیودیمۆنیزم، کینیزم، عەقڵانیزم، ئەخلاقی ئەرک (ستۆیک، کانت)، ئەخلاقی خۆشەویستی و تادوایی هەیە. میهرەبانی، ئەخلاقی بەزەیی، شۆپۆنهاوەر ئەخلاقی سوودمەندی (سوودگەرایی)، ئەخلاقی قارەمانێتی، عەقڵ ئیگۆیزم (سوودگەرایی)، ئەخلاقی یاخیبوون (ل. تۆلستۆی، م. گاندی)، ئەخلاقی ڕێزگرتن لە ژیان (ئە.شڤایتزەر)، و چەندانی دیکە.

ئەخلاق بەڕێکەوت نییە. جۆرێکی تایبەتی مەعریفە لەلایەن فەلسەفەی پراکتیکی کانتەوە ناوی لێنراوە. ئەگەر عەقڵی تیۆری لە دژایەتی و دژایەتییەکاندا تێکەڵ بووبێت (وەک کانت دەڵێت ناتەواوییەکەی بەڵگەیە) ئەوا عەقڵی کردەیی بە ئاسانی ئەو دژایەتییانە چارەسەر دەکات، واتە گرنگیی ئیرادەی ئازاد و ئەبەدییەتی ڕۆح و بوونی دەناسێت. خودا وەک مەرجێکی پێویستە بۆ بوونی ئەخلاق.

بەڵام ئەخلاقی نەریتی جەستەیەکی بەرچاوی تیۆری لەخۆ گرتووە، کە بریتین لە مشتومڕ لەسەر بنەچە و جەوهەری ئەخلاق، فۆرم و سروشتی مێژوویی، ڕەچاوکردنی جیاوازییە ئەخلاقییەکان، ڕۆڵی لە کۆمەڵگە و ژیانی تاکدا، پێکهاتەی هۆشیاری ئەخلاقی. پۆلەکانی چاکە و خراپە، خۆشبەختی، ئەرک، دڵسۆزی، شەرەف، دادپەروەری، مانای ژیان. جیاوازی ئەخلاقی هەرگیز تەنیا تیۆری نەبووە، بەڵکوو هەمیشە پێکهاتەی تیۆری و پراکتیکی (نۆرماتیڤ) بە پێوەرێکی یەکسان لەخۆ گرتووە.

ئەخلاقی مۆدێرن ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت بووەتەوە کە تێیدا زۆرێک لە بەها ئەخلاقییە نەریتییەکان پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. زۆرجار ئەو نەریتانەی کە بنەما ئەخلاقییە ڕەسەنەکان لە زۆر ڕووەوە تیایدا دەبینران، لەناو دەچوون. بۆ هۆکارێک پەیوەندییان لەدەست داوە. پرۆسەی جیهانی لە کۆمەڵگەدا لە گەشەکردندایە و گۆڕانی خێرای بەرهەمهێنان بۆ بەکارهێنانی بەکۆمەڵ. لە ئەنجامدا لە دۆخێکی پێچەوانەدا دۆخێک ڕوویدا کە بنەما ئەخلاقییەکان بە یەکسانی ڕەوا بوون، کەمتر لە عەقڵ دەرکەوتن. ئەمەش بە گوێرەی ئەی مەکینتایر، ئارگیومێنتە عەقڵانییەکان لە ئەخلاقدا بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردەهێنرێن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بەڵگانەی کە پێشتر ئەم ئارگیومێنتانەیان هێناوەتەوە.

ئەمەش لە لایەکەوە بووە هۆی گۆڕانکاری دژە نۆرماتیڤ لە ئەخلاقدا لە خواستی ڕاگەیاندنی کەسێک بە بابەتێکی تەواو و سەربەخۆی ستانداردە ئەخلاقییەکان، بۆ هەڵگرتنی هەموو بارگرانی بەرپرسیارێتی لەسەری کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام دەدرێت. بڕیارەکان. مەیلی دژە نۆرماتیڤ لە بیرۆکەکانی ف. نیچە، بوونگەرایی، فەلسەفەی پۆستمۆدێرندا نوێنەرایەتی دەکرێت. لە لایەکی دیکەوە، ئەو ئارەزووی سنووردارکردنی بواری ئەخلاق بوو بۆ مەودای تاڕادەیەک تەسک لە بابەتەکانی پەیوەست بە داڕشتنی یاسا ئەخلاقییەکان بە تێگەیشتن لە تێگەیشتن لەو ئامانجانەی کە دەتوانن لەلایەن کەسانی چین و توێژە جیاوازەکانی ژیانەوە قبوڵ بکرێن. بوونی مرۆڤ، بیرۆکەی خۆ باشترکردن، لە ئەنجامدا پۆلی چاکە، کە بۆ ئەخلاق نەریتییە، لە بازنەی ئەخلاق دەرچووە و ئەم دووەمیان بە شێوەیەکی سەرەکی وەک یاسایەکی ئەخلاق دەستی بە گەشەکردن کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕەوتەدا، پەرەسەندنی زیاتری بابەتی مافی مرۆڤ، هەوڵی نوێ دەدرێت بۆ بنیاتنانی ئەخلاق وەک چەمکێکی دادپەروەری، یەکێک لەو هەوڵانە لە کتێبی “تیۆری دادپەروەری”ی جەی ڕاولزدا خراوەتەڕوو.

دۆزینەوە زانستییە نوێیەکان و تەکنەلۆژیای نوێ پاڵنەرێکی گەورەیان بە پەرەپێدانی ئەخلاقی پراکتیکی بەخشی. لە سەدەی بیستەمدا. چەندین ڕێسای نوێی ئەخلاقی پیشەیی ئامادە کراون، ئەخلاقی بازرگانی، بایۆئەخلاقی، ئەخلاقی پیشەیی یاسایی، کرێکاری دارایی، میدیای گشتی و بابەتگەلی دیکە ئامادە کراون. زانایان، پزیشکان، فەیلەسوفەکان دەستیان کرد بە باسکردنی کێشەکانی وەک چاندنی ئەندامەکانی جەستە، ئیۆتانازیا، دروستکردنی ئاژەڵی گۆڕاو و کلۆنکردنی مرۆڤ. مرۆڤ زۆر زیاتر لە جاران هەستی بە بەرپرسیارێتیی خۆی کرد بۆ گەشەکردنی هەموو ژیان لەسەر زەوی و دەستی کرد بە باسکردنی ئەم کێشانە نەک تەنها لە ڕوانگەی مانەوەی خۆیەوە، بەڵکوو بە درککردن بە گرنگی ناوەوەی واقیع. واقیعی ژیان، لە بوون وەک خۆی (شڤایتزەر، واقیعی ئەخلاقی). ئەخلاقی پیشەیی وەک کۆدێکی ئەخلاق کاردەکات و لە ئاستی دروستکردنی بنەما ئەخلاقییەکان بۆ مرۆڤەکانی ئەم پیشەیە کاردەکات. ئەخلاقی پراکتیکی شوێنێکی بەرچاو پێکدەهێنێت. بەڵام بوارەکانی تریش هەن، ئەمەش ئەخلاقی کۆمپانیاکانە کە مۆڕاڵی و ئەو ڕێکخراوانەی کە جێبەجێی دەکەن بۆ ئەندامانی هەندێک کۆمپانیا دروست دەکرێن. هەروەها بواری ئەخلاقی پراکتیکی ئەو بوارەش دەگرێتەوە کە مامەڵە لەگەڵ نیگەرانییە گشتیەکانی سروشتی جیهانیدا دەکات. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشانە، زانستی مرۆڤ پەرەی پێدەدرێت، هەروەها ڕێکاری دیموکراسی پەرەپێدەدرێت بۆ ئەوەی بڕیاری گشتی گرنگ بدرێت.

هەنگاوێکی گرنگ کە نوێنەرایەتی وەڵامدانەوەی دۆخی ئێستای گەشەسەندنی کۆمەڵگە دەکات، باسکردنی ئەخلاقە وەک دیالۆگێکی بەردەوام، بە ئامانجی پەرەپێدانی چارەسەرێک کە لەلایەن هەموو بەشداربووانەوە قبوڵ بکرێت. ئەمەش لە بەرهەمەکانی K.O. ئاپڵ، ج. هابەرماس، ڕ. ئەلێکسی و ئەوانی تر، ئەخلاقی گوتار لەسەر بنەمای دژە نۆرماتیزمە، هەوڵدەدات ڕێنمایی هاوبەش پەرەپێبدات کە مرۆڤەکان لە شەڕەکەدا یەکدەخات. هەڕەشە جیهانییەکان کە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە. ئەخلاقی ڕاوێژکاری وا گریمانە دەکات کە هەموو ئەو بڕیارانەی لە ڕووی گەشەسەندنی کۆمەڵگەوە دەدرێن، دەبێ دۆستانە بن. ئەم بڕیارانە لەلایەن خەڵکەوە بە ئارەزووی خۆیان دەدرێن، چونکە پێیان وایە لە بەرژەوەندی ئەواندایە، نەک لەبەر ئەوەی بەڵێنی شتێکیان پێدراوە یان لەبەر ئەوەی بە شتێک (بڕیاری ستراتیژی) شەرمەزار دەبن. بڕیاری پەیوەندیدار بەو مانایەیە کە بەرژەوەندییەکانی خەڵک سەرکوت ناکرێت، بەرژەوەندییەکانی ئەوانی دیکە لەدەست نادرێن و ئەو کەسانەی کە ئۆرگانە بەڕێوەبەرە مەبەستدارەکانن بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە دەستکاریکردن ڕازی دەبن.

تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەخلاقی مۆدێرن درێژبوونەوەی باوەڕپێنەکراوی کایەی گشتییە، واتە. ئەو شوێنانەی کە بەرژەوەندییەکان لەلایەن کۆمەڵێکی گەورەی خەڵکەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، کاتێک کردارەکان لە ڕووی کامڵبوونی ئەنجامدانی هەندێک ئەرکی کۆمەڵایەتییەوە هەڵدەسەنگێندرێن، لەم بوارەدا ڕووبەڕووی چالاکی سیاسەتمەداران و سەرکردەکان دەبینەوە. پارتە سیاسییەکان، بەڕێوەبەرانی ئابووری، چارەسەری نێودەوڵەتی بە ئامرازەکانی ئەنجامدان، زۆرجار دەبینرێت کە ئەخلاقی نەریتی لەم بوارەدا کارپێنەکراوە، چونکە ڕوونە، بۆ نموونە، کە پارێزەر ناتوانێت وەک خۆی مامەڵە لەگەڵ داواکاری گشتی بکات. لە کاتی دادگاییکردنەکەدا وەک نەیار مامەڵە دەکەن.

بۆیە تیۆریستان پرسیارێک دەوروژێنن کە پەیوەندی بە پەسەندکردنی یاسایەکی دادپەروەرانەی یاری دیاریکراوەوە هەیە، تێگەیشتنێکی نوێ لە دادپەروەری، تێگەیشتنێکی نوێ لە دادپەروەری، لەوانەش هێنانە ناو چەمکی پرسەکانی دادپەروەری نێودەوڵەتی، هەڵوێستی نەوەکانی داهاتوو، هەڵوێست بەرامبەر بە ئاژەڵەکان، هەڵوێستەکە. هەڵوێستەکان بەرامبەر بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە لەدایکبوونەوە.

2-شوێنی ئەخلاق لە جیهانی مۆدێرن.
گواستنەوە لە داوای لێبوردنی سەرەکی ئەخلاقەوە بۆ ڕەخنەی سەرەکی تەنها بە هۆی باشتربوونی ئەخلاقەوە نەبوو، بەڵکوو پەیوەست بوو بە گۆڕینی شوێن و ڕۆڵی ئەخلاق لە کۆمەڵگەدا و لەم کاتەدا شتێک کە ڕوونی نەبوو بینرا. ئێمە باس لە گۆڕانکارییەکی مێژوویی بنەڕەتی دەکەین کە بووە هۆی گەیشتن بە ئاستێکی نوێی شارستانیەتی ئەوروپی بە گەشەسەندنی بێ وێنەی زانستی و تەکنەلۆژی و پیشەسازی و ئابووری. ئەم گۆڕانکارییە کە بە قووڵی تەواوی وێنەی ژیانی مێژوویی گۆڕی، تەنیا شوێنێکی نوێ نەبوو بۆ ئەخلاق لە کۆمەڵگەدا، بەڵکوو خۆی تا ڕادەیەکی زۆر دەرئەنجامی گۆڕانکارییە ئەخلاقییەکان بوو.

ئەخلاق بە شێوەیەکی باو وەک کۆمەڵێک فەزیلەت بیری لێدەکرێتەوە و تێدەگات، کە لە وێنەی مرۆڤی تەواودا کورت دەکرێتەوە، یان وەک کۆمەڵێک ڕەفتار کە ڕێکخستنی تەواوەتی ژیانی کۆمەڵایەتی دەخاتە ڕوو. ئەمانە دوو لایەنی یەکتر لە یەکتر لە ئەخلاق بوونی – کەسی، بابەتیی، کە سەرقاڵی ڕەسەنایەتی بوون. پێیان وابوو کە سوودی بۆ تاک و میللەت (کۆمەڵگە) یەک و یەک بوو. لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەخلاق وەک ڕەفتارێکی بابەتیی و بەرپرسیارانەی تاک تێدەگات، ڕێگای بەختەوەرییە، ئەمە، ئەگەر ورد بین، واقیعێکی ناوازەی ئەخلاقی ئەوروپییە. لە هەمان کاتدا ئەگەر بتوانرێت ئەو پرسیارە تیۆرییە سەرەکییە دابڕێنرێت کە ڕێگا سەرەکییەکانی ئەخلاق پێکدەهێنێت، ئەوا لەمانەی خوارەوەدا جێگیر دەکرێت: چالاکیی ئازاد و بەرپرسیارێتی تاکەکەسی مرۆڤ چییە، کە دەتوانێت فەزیلەتی ڕەها ببەخشێت. فۆرم، ڕاستەوخۆ بۆ بەدەستهێنانی سوودی خۆی، سنوور و ناوەڕۆکەکەی چییە. هەر ئەم جۆرە کردارەیە کە کامڵبوون لەگەڵ بەختەوەریدا تێکەڵ دەکات و پێی دەوترێت ئەخلاق چونکە مرۆڤ وەک وەستایەکی سەروەر دەمێنێتەوە. ئەو ئەوەندە بە شایستە دادەنرا، بە هەمان گرنگی هەموو هەوڵەکانی تری مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا. ئەمە تا ئەو ڕادەیە ڕاستە کە زۆر پێش ئەوەی مۆر ئەم پرسیارە دابڕێژێت، لانیکەم لە دوای ئەرستۆوە، فەیلەسوفەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ناتوانرێت چاکە جیا لە جەوهەرەکەی خۆی پێناسە بکرێت. کۆمەڵگە و ژیانی کۆمەڵایەتی (کولتووری) بە هەموو دەرکەوتەکانییەوە وەک سەکۆیەکی ئەخلاقی سەیر دەکرا (ئەمە گرنگە!) بە پێچەوانەی سروشت و بە پێچەوانەشەوە، وا بیر دەکرایەوە کە هەموو ژینگەکە بە ناوبژیوانی هۆشیاری ( زیرەکی، عەقڵ) بێت. پێکەوەژیان، لەوانە سیاسەت، ئابووری، پەیوەستە بە بڕیار، هەڵبژاردنی مرۆڤەکان، پێوانەکردنی فەزیلەتەکەیان. بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە ئەخلاق بە شێوەیەکی بەرفراوان تێبگەین و هەموو شتێک دەگرێتەوە کە پەیوەندی بە سروشتی دووەمەوە هەیە، کە مرۆڤ خۆی دروستی کردووە و فەلسەفەی کۆمەڵایەتیش پێی دەوترێت فەلسەفەی ئەخلاقی، وەک کولتوورێک، تا ئەمڕۆش هەندێک جار ئەم ناوەی پاراستووە. بەکارهێنانی جیاوازی نێوان سروشت و کولتوور لەلایەن سۆفیستەکانەوە گرنگییەکی بنەڕەتی هەبوو بۆ پێکهاتن و گەشەکردنی ئەخلاق. ڕۆشنبیری بە پێوەری ئەخلاقی (ئەخلاقی) جیا دەکرێتەوە (کولتوور بە بڕوای سۆفیستەکان کایەی ئارەزوومەندانەیە، ئەو یاسا و داب و نەریتانە دەگرێتەوە کە مرۆڤەکان بە ئارەزوو و پەیوەندییەکانیان ڕێنمایی دەکرێت، و ئەوەی لەگەڵ شتەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەیکەن، بەڵام لە سروشتی فیزیکی ئەم شتانە بەدوای خۆیدا ناهێنێت). لەم ڕوانگەیەوە، کولتوور لە بنەڕەتدا، بە پێناسە، لە بابەتی ئەخلاقدا جێگیر بوو (بەتەواوی ئەم تێگەیشتنە بوو لە ئەخلاق لە دابەشکردنی فەلسەفی بەناوبانگی سێ بەشدا بەسەر لۆژیک و فیزیا و ئەخلاقدا، کە لە ئەکادیمیای ئەفلاتون دامەزرا، بەم پێیە هەموو شتە ناسروشتییەکان ئەخلاقین).
تێگەیشتنێکی وەها فراوان لە ئەخلاق تێگەیشتنێکی گونجاوی لە ئەزموونی مێژوویی هەبوو لە سەردەمێکدا کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە پەیوەندی و وابەستەیی کەسی دەچوو، هەر بۆیەش تایبەتمەندییە کەسییەکانی تاکەکان، ئەخلاقەکانیان، پێوەرەکانی فەزیلەتیان. ئەوان پێکهاتەی سەرەکی پشتگیریکەر بوون کە تەواوی بینای شارستانیەتیان بەرز کردەوە. لەم ڕووەوە دەتوانرێت ئاماژە بە دوو خاڵی ناسراو و بەڵگەدار بکرێت.
أ- ڕووداوی دراماتیک، دۆخی کاروباری کاراکتەری شەخسی ڕوونی هەبوو (بۆ نموونە چارەنووسی شەڕ بەندە بە ورەی سەرباز و فەرماندەکانەوە. ئاسوودە و ژیانێکی ئارام لە دەوڵەتدا – لەسەر فەرمانڕەوایەکی باش).
ب- ڕەفتاری خەڵک (لەوانەش ژینگەی بازرگانی) پابەند بوو بە یاسا و ڕێکەوتنە ئەخلاقییەکان کە لە ڕووی ئەخلاقییەوە پەسەند کراون (نموونەی تایبەتی ئەمە بریتین لە وۆرک شۆپەکانی سەدەی ناوەڕاست یان کۆدی دووانەی شوڕشگێڕان). ئەم گوتەیەی مارکس بەناوبانگە کە دەیگوت: ئاسنگەری با کۆمەڵگەیەک بەرهەم دەهێنێت کە سەرۆکێک بەڕێوەی دەبات و میلێکی هەڵم کۆمەڵگەیەک بەرهەم دەهێنێت کە سەرمایەدارێکی پیشەسازی بەڕێوەی دەبات. بە یارمەتی ئەم وێنەیە، بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی ئەو قۆناغە مێژووییەی کە جێگەی سەرنجمانە، دەمەوێت ئەوە بڵێم کە میلەر لە ئاسنگەری بادا تەنها جۆرێکی تەواو جیاواز لە مرۆڤ نییە لە میلەر لە ئاسنگەری هەڵمدا. ئەمە زۆر ڕوون و سادەیە. مەبەستم جیاوازە – کاری میلەر لە ئاسنگەری بادا زیاتر وابەستەی سیفەتە ئەخلاقییەکانی کەسایەتی میلەرەکە دەبێت نەک کاری میلەرێک لە ئاسنگەری هەڵمدا. لە حاڵەتی یەکەمدا کاراکتەری ئەخلاقی میلەر (بۆ نموونە ئەگەر مەسیحییەکی باش بێت) لە لێهاتوویی پیشەیی ئەو کەمتر نییە، بەڵام لە حاڵەتی دووەمدا، گرنگییەکی لاوەکییان هەیە یان ڕەنگە بە هیچ شێوەیەک نەبینرێن.
کاتێک گەشەسەندنی کۆمەڵگە سیمای پرۆسەیەکی سروشتی-مێژوویی گرتە ئەستۆ و زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان کرد بە بەدەستهێنانی پێگەی زانستە کەسی (نافەلسەفییەکان)، دۆخەکە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هات، کە تێیدا بەشە ئەکسیۆلۆجییەکە بێ بایەخ بوو و تەنانەت لەم بچووکییەشدا. ژیانی کۆمەڵگە وەک ڕێڕەوێکی پرۆسەی سروشتی کاتێک بە یاسای پێویست و حەتمی بەڕێوەدەچێت، بە نەخوازراو دەبینرێت. وەک چۆن فیزیا و کیمیا و بایۆلۆجی و زانستە سروشتییەکانی تر وردە وردە لە باوەشی فەلسەفەی سروشتی کشایەوە، بە هەمان شێوە ئابووری سیاسی و دەروونناسی کۆمەڵایەتی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە دەستیان کرد بە کشانەوە لە باوەشی فەلسەفەی ئەخلاقی. لە پشت ئەمەوە، کۆمەڵگە لە شێوازی ژیانی ناوخۆیی و نەریتی ڕێکخراوەوە دەڕوات بۆ سیستەمی گەورە و ئاڵۆز (لە پیشەسازیدا – لە ڕێکخستنی وۆرکشۆپەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارگە، لە سیاسەتدا – لە میرنشینە فیوداڵەکانەوە بۆ دەوڵەتە نەتەوەییەکان، لە ئابووریدا بۆ کشتوکاڵەوە بۆ پەیوەندییەکانی بازاڕ، لە گواستنەوە و ڕەشنووسی وزە بۆ ئۆتۆمبێلی میکانیکی، لە پەیوەندییە گشتییەکان دا، لە گفتوگۆی ساڵۆنەکانەوە بۆ میدیای گشتی…تاد).

گۆڕانکاری بنەڕەتی بەم شێوەیە بوو. بە لەبەرچاوگرتنی زۆر کەس، چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەستیان کرد بە داڕشتن بەپێی یاسا پراکتیکییەکانی ڕەفتار، وەک پارامێتری بابەتیی خۆیان، بەڵام (بەو پێیەی بە وردی خەڵکێکی زۆرن) بەبێ گوێدانە ئیرادەیان. پەیوەندییە گشتییەکان دەستیان کرد بە بەدەستهێنانی کاراکتەری ماددی حەتمی – ئەوان بە لۆژیکی پەیوەندییە کەسییەکان و نەریتەکان کۆنتڕۆڵ نەدەکران، بەڵکوو بە لۆژیکی ژینگەی سوژە، کارکردنی کاریگەری ژینگەی چالاکیی بەکۆمەڵی پەیوەندیدار کۆنتڕۆڵ دەکران. ڕەفتاری کاری خەڵک چیتر لە تۆڕێکی ئاڵۆزی سیفەتە ڕۆحییەکانی گشتی و لە ڕووی ئەخلاقییەوە قبوڵکراو پێکهات نەبوو، بەڵکوو بە سوودی پراکتیکی دیکە دەکرا و کاریگەرتر بوو.

دەردەکەوێت، لەوەش نزیکترە، تا ئاستی ئۆتۆماتیکی، بێ کەسایەتی دەروونی، لە هێزی کاری مرۆڤەوە سەرهەڵدەدەن. جگە لەوەش چالاکی مرۆڤ وەک بەشێکی کۆنکرێتی سیستەمی کۆمەڵایەتی (کرێکار، خاوەنکار، ئەنجامدەر) نەک تەنیا جیاوازی ئەخلاقی لە بیری فەرهەنگیدا دەخوازێت، بەڵکوو توانای ئەنجامدانی کردارە بێ ئەخلاقیەکانیشی هەیە. ماکیاڤێلی لەم لایەنە مەترسیدارەی چالاکییەکانی حکومەتدا کۆڵییەوە و بە شێوەیەکی تیۆری سزای دا، نیشانیدا کە پیاو ناتوانێت سەروەرێکی باش بێت ئەگەر تاوانبارێکی ئەخلاقی نەبێت. ئە. سمیس دۆزینەوەیەکی هاوشێوەی لە بواری ئابووریدا ئەنجامدا. سەلماندی کە بازاڕ دەبێتە هۆی سەروەت و سامانی خەڵک، بەڵام نەک بە چاوتێبڕینی کارگە بازرگانییەکان، بەڵکوو بە پێچەوانەوە بە ئارەزووی خۆپەرستانەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان (هەمان بیرۆکە، کە لە ڕستەی کۆمۆنیستیدا دەربڕدراوە، دەتوانرێت بدۆزرێتەوە). بە قسە بەناوبانگەکانی، ک. مارکس و ئێف. ئەنگڵس، کە چوونە ناو بۆرژوازیەوە. حیسابکردنی خۆشەویستی بۆ ئایینی پیرۆز، حەماسەت، و هەڵچوون هەستی تاکییەتی شکاند. لە کۆتاییدا کۆمەڵناسی، ئازادی تاک، پاڵنەری ئەخلاقی (خۆکوشتن، دزی، تووندوتیژی…تاد) وەک چۆن یاساکانی ژمارەیەکی زۆر وەک ساتەوەختی گشتی کۆمەڵگە سەیر دەکرێن، بە ڕیزێکی ڕێک و پێک ڕیز دەبن، بۆ نموونە چۆن مرۆڤ سپینۆزا لەبیر ناکات کە دەیگوت (ئەگەر بەردێک کە لەلایەن ئێمەوە فڕێدرایە، هۆشیاری هەبووایە بە ئازادی دەفڕێت). بە یەک وشە، کۆمەڵگەی مۆدێرن کە بە شێوەیەکی ئاڵۆز ڕێکخراوە و بێ کەسایەتییە، تایبەتمەندی ئەوەیە کە ڕەفتاری پیشەیی و بازرگانی تاکەکان کاراکتەری گشتییان وەک چینێکی کۆمەڵایەتی کەمتر لە کاراکتەری ئەخلاقی تاکەکەسی خۆیان دیاری دەکات. مرۆڤ لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتیدا وەک هەڵگری ئەو ئەرک و ڕۆڵانەی کە بە لۆژیکی ئەو سیستەمەی کە تێیدا هاتووە پێیان سپێردراوە، کاردەکات. ناوچەکانی ئامادەیی کەسی کە گرنگییەکی ژیانییان هەیە پێی دەوترێت پەروەردەی ئەخلاقی و ئیرادە، خەریکە گرنگتر دەبن. زیادکردنی کۆمەڵایەتی چیتر ئەوەندە پشت بە ئەخلاقی تاکەکان نابەستێت، بەڵکوو پشت بە هەندێک لایەنی ڕێکخستنی سیستماتیکی (زانستی، عەقڵانی ڕێکخراو)ی کۆمەڵگە دەبەستێت. بەهای کۆمەڵایەتی مرۆڤ نەک تەنها بە سیفەتە ئەخلاقییە کەسییەکانی، بەڵکوو بە بەهای ئەخلاقی کۆی ئەو کارە گەورەیەی کە بەشداری تێدا دەکات، دیاری دەکرێت. ئەخلاق بە پلەی یەکەم دامەزراوەیی دەبێت، لەوێدا دەگوازرێتەوە بۆ ناوچە کارپێکراوەکان. بۆیەشە لە مۆدێرنتە دا زۆرجار لە فەیلەسوفانی ئەخلاقی کلاسیکدا کەم دەکرێتەوە.

  1. گەشەسەندنی ئەخلاقی: وەهم یان واقیع.
  2. لایەنگرانی گەشەسەندنی ئەخلاقی.
    بۆ ئەوەی لە سروشتی ژیانی ئەخلاقی مرۆڤ تێبگەین، گرنگە بزانین ئایا ئەخلاق لە ڕەوتی گەشەسەندنی مێژوویی کۆمەڵگەدا دەگۆڕێت یان بە شێوەیەکی کردەیی وەک خۆی دەمێنێتەوە؟. لە دونیای کۆندا بیرۆکەکان لەسەر پەرەسەندنی ئەخلاق سەریان هەڵدا. پرۆتاگۆراس، دیموکریتس، ئەفلاتون، لوکریۆس کارا ئەو بیرۆکەیەیان هەیە کە مرۆڤایەتی لە بەربەریزمەوە هاتووەتە دۆخی ئێستای خۆی. لە وتارەکەی ئەفلاتوندا مرۆڤەکان لە سەرەتادا دوژمنایەتی یەکتریان دەکرد (تەنانەت خوداوەندەکانیش دوژمنایەتی یەکتریان دەکرد!)، ناڕەوا مامەڵەیان دەکرد، بەڵام دوای تامکردنی هەموو ئەمانە، زۆرتر بە سوودیان زانی کە ڕێککەوتن. نادادپەروەری لەگەڵ یەکتر مەکەن و ئازار یەکدی مەدەن. ئەوە یاسا و ڕێککەوتنی هاوبەشە کە لەمەوە سەرچاوە دەگرێت. بە واتایەکی تر، لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەت، نەزمێکی دیاریکراو دامەزرا، دوژمنایەتی و زێدەڕۆیی هەڕەیی کەم بووەوە.

ئەمەش دەربڕینی خۆی لە بیرۆکە ئایینییەکاندا دۆزیەوە: ئەفلاتون کە لە هۆمەر و هیسیۆد ناڕازی بوو، بە سادەیی باسی ئەو خوداوەندانەی دەکرد کە دەوترێت نەک تەنها چاکە بەڵکوو خراپەش دەکەن. بە بڕوای ئەفلاتون چارەنووسی خوداوەندەکان تەنیا کردەوەی چاکە. بە یەک وشە، ئاگایی ئەخلاقی لە ئێستاوە بووەتە فاکتەرێکی کۆنکرێتی ژیان و کولتووری کۆمەڵایەتی.
بیرۆکەی هاوشێوە لەلایەن لوکریۆس کارۆسەوە لە شیعرەکەیدا لەسەر سروشتی شتەکان گیراوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا خه‌ڵك نه‌یانزانیوه‌ چۆن ئاگر به‌كاربهێنێت، به‌ڵكوو به‌كارهێنانی باویان نه‌پاراستووه‌. بیرۆکەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی لە سەردەمی ڕۆشنگەریدا گەشە و ناساندنی زیاتریان بەدەستهێنا. ئابووریناسە بەناوبانگەکە ئا. تورگۆت، لە وتارە بەناوبانگەکەیدا (دەستکەوتە بەردەوامەکانی عەقڵی مرۆڤ) ئاماژەی بەوە کردووە کە گەشەیەکی بەردەوامی عەقڵی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا هەیە، لەگەڵ نەرمبوونی زیادکردنەکان. مامۆستایەکی دیکە کۆندۆرسێت (١٧٤٣-١٨٩٤) ڕایگەیاند کە عەقڵی مرۆڤ توانای باشتربوونی بێ سنووری هەیە، داوای کرد کۆمەڵگەیەک بونیاد بنرێت کە ڕاستی و خۆشبەختی و فەزیلەت بە یەک زنجیرە بەیەکەوە ببەسترێتەوە. لە دڵەوە: گەشەکردن ناگەڕێتەوە دواوە! ڕوانگەیەکی گەشبینانە بۆ گەشەسەندنی ڕۆحی و ئەخلاقی کۆمەڵگە لەلایەن زۆرێک لە نوێنەرانی سۆسیالیزمی یۆتۆپی (ئۆین، سانت سیمۆن، فۆریەر و ئەوانی دیکە)، دیموکراتە شۆڕشگێڕەکان و مارکسیستەکانەوە هاوبەش بوو. لە کۆتایی سەدەی بیستەمەوە بیرۆکەی پرۆسەکە دەستی کرد بە لەدەستدانی کاریگەری خۆی لە بەشێکی دیاریکراوی کۆمەڵگەدا (لێرەدا بەرهەمەکانی شۆپنهاوەر، نیچە، سپێنگەر و …تاد) ڕۆڵیان هەبوو، بەڵام هێشتا دەتوانێت وابێت. بە وریاتر و زیرەکتر ناسراوە، بەڵام هێشتا بەشێکی بەرچاوە لە دانیشتووان.

باوەڕبوون بە پێشکەوتن تا ئێستاش بۆ زۆر کەس باو و ئاساییە. چ ئارگیومێنتێک بۆ ئەم تێڕوانینە بۆ مێژووی ئەخلاقی دەخەیتەڕوو؟ سەرەتا بەڵگەی پێشکەوتن لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا و چەندین چالاکیی تری مرۆڤدا خراوەتەڕوو.
ئەخلاق وەک دەزگایەکی ڕێکخەر ناتوانێت لە لایەک بوەستێت، و دەبێت باشتر بکرێت و پەرەی پێبدرێت. شتێکی تر ئەوەیە کە گەشەسەندنی ئەخلاقی جیاوازی خۆی هەیە. ئەم جیاوازییە لە پلەی یەکەمدا ڕوون دەکرێتەوە، گەشەسەندنی ئەخلاق هەمان گەشەکردنی زانست و تەکنەلۆژیا نییە. داهێنانی لوکۆمۆتیڤی هەڵم یان کۆمپیوتەر هێشتا شۆڕشێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکوو دەرکەوتنی فەزیلەتە. پێشکەوتنی ئەخلاقی خۆی بزووتنەوەیەک نییە بەرەو ڕاست، بەڵکوو بزووتنەوەیەکی ئاڵۆز و دژبەیەک لە پاشەکشەکردن و لادانە لە ئەخلاق دا، چینێکی تاڕادەیەک جێگیر، هەرچەندە تەنک، هەمیشەیی پۆستولاتەکان هەیە، ئەو ستۆکانەی کە دەگۆڕدرێن بۆ بێ بایەخ.

شتێکی سەرەکی کە دەگۆڕێت، پانتایی جێبەجێکردنیانە. بۆیە پێشتر تێبینیمان کردووە کە یاسای “مەکوژی” لە بنەڕەتدا تەنیا بۆ ئەندامانی ڕەگەزەکە جێبەجێ دەکرا، ئێستاش سیمایەکی گشتگیر و گشتگیری بەدەستهێناوە. فۆڕمی پێشکەشکردنیان لە گۆڕاندایە. لە بنەڕەتدا پۆستی نوێ زۆر بە دەگمەن دەردەکەون. شتێکی تر ئەخلاقە. لەم چینەدا گەشەسەندنی ژیانی ئەخلاقی زیاتر دیارە. وەک زۆرێک لە نووسەران پێشتر گوتوویانە کە (لە ڤل سۆلۆڤیۆڤەوە) دەست پێدەکات، ئەگەر بیرکردنەوەی ناوخۆیی وەربگرین، لە سەدەیەکەوە بۆ سەدە مرۆڤایەتی، کەرامەتی ئەخلاقی، پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکان، کولتووری ئەخلاقی دەوڵەمەندە. لەلایەن V.L. سۆلۆڤیۆڤ، “لەگەڵ هاتنی دەوڵەت، گەشەسەندنی کولتوری ڕۆحی، پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان جیاواز دەبێت”. دەتوانم هەستی خراپ بەرامبەر بە کەسێکی دیاریکراو هەڵبگرم. بەڵام وەک چۆن لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتیدا کرا، بە پێچەوانەوە، ڕەنگە بە جەخت کردنەوە لەسەر ڕێز و شکۆوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەرێت. بەهەمان شێوە Vl. سۆلۆڤیۆڤ فەیلەسوفی ڕوسی لە بۆچونەکانی بەردەوام بوو، لە پەیوەندییەکانی نێوان گەلاندا، دوژمنایەتی یەکتر، بێمتمانەیی هەمیشە ناگاتە ئاستی شەڕ. جەنگەکان خۆیان، Vl. سۆلۆڤیۆڤ، “لە سەدەی بیستەمدا زیاتر لە شەڕێکی ئاسایی نێوان دوو سەرخۆش دەچوو نەک شەڕی دوو لایەنی پیشەسازیی جەنگ “. بە تایبەت دوای ڕووداوە خوێناوییەکانی سەدەی بیستەم، لە پرەنسیپدا بە قبوڵنەکراو، بێ ئەخلاق دادەنرێت.

هەرچەندە پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت شەڕە ناوخۆییەکان بە پلەی یەکەم گشتگیرنین وەلێ هێشتا لەسەر ڕووی زەوی هەرماون. ئەمە تەنها ئەوە دەڵێ مرۆڤەکان هەمیشە لە کردارەکانیاندا بە بنەما ئەخلاقییەکان ڕێنمایی ناکرێت.
باڵادەستی ئەخلاقی چەندین دەرکەوتنی دیکەی هەیە. بۆ نموونە بۆ چەندین سەدە نەخۆشە دەروونییەکان لە دۆخێکی بەرگە نەگیراودا دەهێڵرانەوە، لێیان دەدرا و بە زنجیر دەبەستران و بە پارەیەک بەر خەڵکی شارە بەرزەکان دەدران. تەنها لە کۆتایی سەدەی پازدەهەمدا بوو کە شێتەکان بەرزکرانەوە بۆ کەسانی نەخۆش و زنجیرەکانیان لابرا. وردە وردە جۆرەکانی سزای تاوانە جۆراوجۆرەکان نەرمتر کران. وەک پێشتر بینیمان سزای لە سێدارەدان لە جیهانی کۆندا زۆر باو بووە. جگە لەوەش سزای لە سێدارەدان نامرۆڤانەترین و ئازاربەخشترین شێوەی گرتووە.

“ئەگەر پیاوێک پیلانی نادادپەروەری دانا، بۆ نموونە ئەگەر بەنیازی ستەمکار بێت، و ئەگەر گرتیان، لەسەر تەختەیەک بزمار کوتی بکەن و چاوەکانی دەربێنن و بە هەموو جۆرە سزایەک بە تووندترین شێوە ئەشکەنجەی بدەن”. زۆرترین ئازار، تەنانەت وای لێبکەن بزانێت کە منداڵەکانی و هاوسەرەکەی چۆن ئازار دەچێژن، لە کۆتاییدا هەڵواسرا و لە ناو ئاگرێکی نزم دا سووتێندرا” ئەمە لە بەرهەمی گۆرگیای ئەفلاتوندا دەخوێنینەوە (ل473). لە سەدەکانی ناوەڕاستیشدا ئەشکەنجەی هاوشێوە ئەنجام دەدرا. لە ڕووسیا تا ئەو کاتەی کۆیلایەتی لە ساڵی ١٨٦١ هەڵوەشایەوە، کەسانی بە ڕەچەڵەک کەمتەرخەم بە ئاشکرا سزا دەدران. تەنانەت ژنانیش. لە N.A. ئەم دێڕانەی خوارەوەی شیعرەکەی نێکراسۆڤ بەبێ ئیرادە دێنە بەرچاو: دوێنێ کاتژمێر شەش چووە دەرەوە بۆ سێنایە؛ لەوێ ژنێک بە قامچیەوە، ژنێکی کۆڵبەری گەنج.ی دەدا.

بەڵام هۆشیاری یاسایی خەڵکی گشتی بە شیرینی جیا ناکرێتەوە. تا کۆتایی سەدەی بیستەم کۆمەڵکوژی دانیشتووان بە گومانەوە هەبوو. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ڕۆژنامە ڕۆژئاواییەکان نووسیویانە کە لە ڕووسیا خەڵکێکی زۆر بەشداربوون لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی ژنێک کە گومانی ئەوەی لێدەکرا بە یارمەتی سێوێکی سیحراوی کوڕێک نەخۆش بکات.
لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا سزاکان سووکتر بوون، مرۆڤانەتر بوون و دەستی پێکرد کە تاوانبار کەسێکە و مافی وەرگرتنی کەرامەتی هەیە. زۆرێک لە وڵاتان سزای لە سێدارەدانیان هەڵوەشاندەوە. دۆخی ژیان و گوزەرانی زیندانیان زۆر باشتر بووە. بەداخەوە ئەم دووەمیان بە شێوەیەکی سەرەکی ئاماژەیە بۆ وڵاتانی پیشەسازیی و پێشکەوتوو نەوەک وڵاتانی جیهانی سێ.
دەکرێ بە ئەخلاقی سەدەی بیستەم ناوببەین وەڵامێکی فیکری بۆ کارەساتە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم سەدەیە. دوو جەنگی جیهانی و ململانێی ناوچەیی، تۆتالیتاریزم و تیرۆر وامان لێدەکات بپرسین ئایا ئەخلاق دەتوانێت لە جیهانێکدا بوونی هەبێت کە کراوە بەڕووی چاکەدا؟ لە نێو ئەو تیۆرییە ئەخلاقییە جۆراوجۆرانەی کە لە سەدەی بیستەمدا پەرەیان سەندووە، تەنیا دوو تیۆری لەبەرچاو دەگرین. نوێنەرانیان نەک هەر مۆدێلی تیۆری ئەخلاقیان داڕشت، بەڵکوو دەرەنجامە نۆرماتیڤە پراکتیکییەکانیان لەوان نیشان دا.

یەکێکی تر لەوانەی کە کاریگەری زۆر بەرچاوی ئەخلاقی لەسەر گەشەسەندنی کولتوری ڕۆژئاوا هەبووە. ئەخلاقی بوونگەرایی (فەلسەفەی بوون). ئیگزستانسیالیستەکان فەیلەسوفی فەرەنسین. ج.پ سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) گ.مارسێیل (١٨٨٩-١٩٧٣) ئا. کامۆ (١٩١٣-١٩٦٠)، فەیلەسوفی ئەڵمانی م. هایدگەر (١٨٨٩-١٩٧٦) ک. جاسپەرز (١٨٨٣-١٩٦٩) ئیگزیستانسیالیزم لە ئەوروپای ڕۆژئاوا لە قۆناغی نێوان دوو جەنگی جیهانیدا دامەزراوە. نوێنەران هەوڵیان دا هەندێک بەها پەرەپێبدەن کە ڕێگە بە مرۆڤ بدات لە پێگەی کەسێک لە دۆخی قەیراناویدا تێبگات و بە شێوەیەکی گونجاو لە دۆخی قەیران دەربچێت.

خاڵی دەستپێکی بوون ئەوەیە کە بوون پێش ماددە دەکەوێت، و فاکتەری دیاریکەرە. مرۆڤ سەرەتا دەژی، دەردەكەوێت، كار دەكات و تەنیا ئەو كاتە دیاری دەكرێت، واتە. تایبەتمەندی و پێناسەکان قبوڵ دەکات. یەکەم ئامادەیی بۆ ڕوونی داهاتوو و بۆشایی ناوەوە و چارەنووسی سەربەخۆ بوونی ڕاستەقینە، بوونە.

ئەو ئەخلاقی بوونگەرایی بە بنەمای ڕەفتاری ئەخلاقی مرۆڤ دەزانێت. مرۆڤ ئازادییە. ئازادی سیفەتێکی بنەڕەتی مرۆڤە. ئازادی لە بووندا – ئەمەش پێش هەموو شتێک ئازادی هۆشیارییە، ئازادی هەڵبژاردنی پێگەی ڕۆحی و ئەخلاقی تاک. هەموو ئەو فاکتەر و هۆکارانەی کە کار لەسەر مرۆڤ دەکەن، لەلایەن ئەوەوە ناوبژیوانن. مرۆڤ دەبێت بەردەوام هێڵێک یان هێڵێکی تری ڕەفتار هەڵبژێرێت، سەرنجی لەسەر هەندێک بەها و بیرۆکە بێت. بوونگەراکان بە وروژاندنی کێشەی ئازادی، بیریان لە بناغەی ئەخلاقی بنەڕەتی کردەوە. ئیگزستانسیالیستەکان بە دروستی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕەفتاری مرۆڤ بە پلەی یەکەم لە لایەن هۆکارە دەرەکییەکانەوە نییە، بەڵکوو بە پاڵنەرە ناوخۆییەکانە و هەر مرۆڤێک لە ڕووی دەروونییەوە کاردانەوەی جیاوازی هەیە بەرامبەر بە دۆخێک یان دۆخێکی دیکە. زۆر شت پەیوەستە بە هەر کەسێکەوە، و نابێت مرۆڤ لە پەرەسەندنی نەرێنی ڕووداوەکاندا ئاماژە بە “بارودۆخەکان” بکات. مرۆڤەکان ئازادییان هەیە ئامانجی چالاکییەکانیان دیاری بکەن. یەک بۆ هەر قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراو نییە، بەڵکوو بژاردەی زۆر، لە بەرامبەر دەرفەتی ڕاستەقینەدا، پەرەسەندنی ڕووداوەکان، لەوە کەمتر گرنگ نییە کە مرۆڤەکان ئازاد بن لە هەڵبژاردنی ئامرازەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و ئەو کۆتایی و شێوازانەی کە لە کردارەکەدا هاتووە، لە ئێستاوە دۆخێکی دیاریکراو دروست دەکەن، کە دەست دەکات بە کاریگەریکردن لەسەر خۆی.

ئازادی پەیوەندییەکی نزیک بە بەرپرسیارێتی مرۆڤەوە هەیە. بەبێ ئازادی هیچ بەرپرسیارێتییەک نییە. ئەگەر مرۆڤ ئازاد نەبێت، ئەگەر بەردەوام بە کردارەکانی دیاریکرابێت، ئەگەر لەلایەن هەندێک بوونێکی ڕۆحی یان ماددییەوە دیاریکرابێت، ئەوا بە بڕوای بوونگەراییەکان بەرپرسیار نییە لە کردارەکانی، هەر بۆیەش سوژەیەکی ئەخلاقی نییە. پەیوەندییەکان، جگە لەوەش تاکێک کە ئیرادەی ئازاد بەکارناهێنێت، نکۆڵی ئازادی دەکات و لە ئەنجامدا جۆرییەتی سەرەکی مرۆڤ لەدەست دەدات و دەگۆڕێت بۆ شتێکی ماددی سادە. بە واتایەکی تر تاکێکی وا جۆرییەتی بوونی ڕاستەقینەی لە دەست داوە و ناکرێ بە مانا ڕاستەقینەکەی وشەکە بە مرۆڤ هەژمار بکرێت.

بەڵام ژیانی ڕاستەقینە نیشان دەدات کە بۆ زۆر کەس بوونی ڕاستەقینە دەتوانێت بارگرانییەکی بەرگە نەگیراو بێت. ئاخر ئازادی پێویستی بە ئازادی و بوێری لە مرۆڤ هەیە، ئەمەش بە واتای بەرپرسیارێتی ئەو هەڵبژاردنەیە کە مانا بە داهاتوو دەبەخشێت، کە دیاری دەکات جیهانی دوور چی دەبێت. هەر ئەم بارودۆخانەن کە ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە میتافیزیکییە ناخۆشانە دروست دەکەن، دڵەڕاوکێی بەردەوام کە مرۆڤ دەباتە پێشەوە و کایەی “بوونی نەناسراو” دروست دەکات.

ئەخلاقی بوونخوازی پێویستی بە ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی کۆلێکتیڤیزم هەیە. پێویستە لە نالەبارترین بارودۆخی بێ ئومێدی و نائومێدیدا بژیت، بە ئاگادارییەکی ڕوون لە تەنیایی و وازهێنان، ئازادی و بەرپرسیارێتی، بێمانایی و نەهامەتی بوونی خۆی، و هێز و ورە بدۆزیتەوە.

ئەخلاقی بوونگەرایی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ستۆیسیزمدا گەشە دەکات: دەرئەنجامی سەرلێشێواوی و نائومێدی ئەخلاقی مرۆڤ، لەدەستدانی کەرامەت و هێزی ڕۆح، بێمانای ژیانی مرۆڤ و ململانێی ئەخلاقی عەقڵمان نییە. بۆ دۆزینەوەی ئاسایشی تێدا، بەڵام دەرئەنجامی نائومێدی لەم هیوایانە. مرۆڤ تا ئەو کاتەی بیەوێت و هیوای ئەوەی هەبێت کارەکەی سەرکەوتوو بێت، شکست دەهێنێت و دەکەوێتە نائومێدیەوە، چونکە شێوازی ژیان لە دەسەڵاتی ئەودا نییە. ئەوە پەیوەست نییە بەوەی مرۆڤ دەتوانێت بچێتە ناو چ جۆرە بارودۆخێکەوە، بەڵکوو چۆنیەتی لێی دەردەچێت بە تەواوی پەیوەستە بەوەوە.

لە نێو تیۆرییە ئەخلاقییەکانی سەدەی بیست و یەک دا. پێویستە گرنگی بە “ئەخلاقی توندوتیژی” بدرێت. هەموو ئەخلاقێک گرنگی نکۆڵی توندوتیژی دەناسێت. توندوتیژی شێوازێکی ناکاریگەرە بە ئەنقەست بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک چونکە دەبێتە هۆی توندوتیژی تۆڵەسەندنەوە. نەک پۆپۆلیزمی ناتوندوتیژ، بەڵکوو کردەوەی ناتوندوتیژی تایبەت (دانیشتن، خۆپیشاندان، مانگرتن لە خواردن، بڵاوکردنەوەی تراکت و بڵاوکردنەوەی میدیایی بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان، نەیارانی ناتوندوتیژ دەیان تاکتیکی لەو جۆرەیان پەرەپێداوە). تەنها کەسانی بەهێز و بوێر دەتوانن ئەم جۆرە کردارانە ئەنجام بدەن، توانایان هەبێت، بەهۆی بیروباوەڕە دروستەکانیانەوە، نەک پاشەکشە بکەن. هۆکاری توندوتیژی خۆشەویستی دوژمنان و ڕەوشتێکی باشی هەیە ئیمانە بەوان. دوژمنان دەبێ لەگەڵیان بگەنە ڕێکەوتن بە قینات پێکردنیان بە هەڵە و ناکارامەیی و بێ ئەخلاقی بە میتۆدی بەهێز. “ئەخلاقی توندوتیژ” ئەخلاق وەک لاوازییەک نابینێت، بەڵکوو وەک هێزی مرۆڤێک، توانای گەیشتن بە ئامانجەکان دەبینێت.

لە سەدەی بیستەمدا. ئەی شوایزەر، دامەزرێنەری ئەخلاقێکی گەشەسەندووی ڕێزگرتن لە ژیان. بە بەهای ئەخلاقی هەموو فۆرمەکانی ژیان ناودەبات. بەڵام دۆخی هەڵبژاردنی ئەخلاقی قبوڵ دەکات. ئەگەر مرۆڤ بە ئەخلاقی ڕێزگرتن لە ژیان ڕێنوێنی بکات، ئەوا تەنها لەبەر پێویستی زیان بە ژیان دەگەیەنێت و لەناو دەبات و هەرگیز بە بێ مەبەست. بەڵام لەو شوێنانەی کە ئازادی هەڵبژاردن هەیە، مرۆڤ شوێنێکی دەوێت بۆ یارمەتیدانی ژیان و دوورکەوتنەوە لە ئازار و وێرانکاری. شوایزەر خراپە ڕەتدەکاتەوە.

سەرچاوەکان

  1. ئەرستۆ، ئەخلاقی نیکۆماخی // ئەرستۆ. لە چوار بەرگدا کاردەکات. T.4. م: میسۆ 1984
  2. I. Kant بنەماکانی میتافیزیکی ئەخلاقی // Kant I. Sobr. ئۆپ لە ٨ بەرگدا. T. 4. م: چۆرۆ، 1994.
  3. ئاپڵ کەی ئۆ. گۆڕانکاری فەلسەفی. وەڵام: لۆگۆس، ٢٠٠١.
  4. هوسێنۆڤ ئە.ئە. پێغەمبەر و بیرمەندە گەورەکان. وانەی ئەخلاقی لە موسا تا ئەمڕۆ. مۆسکۆ: ڤێچێ، ٢٠٠٩.
  5. گوسێنۆڤ ئەی ئەی. ئاپرێسیان ئاڕ جی. ئەخلاق م.: گارداریکی، ٢٠٠٠.
  6. مەکینتایر ئەی دوای فەزیلەت. وەڵام: پڕۆژەی پەروەردەیی؛ ئیکاتێرینبێرگ: کتێبی بازرگانی، ٢٠٠٠.
  7. ڕازین ئە.ڤ. ئەخلاق M.: INFRA-M، 2012.
  8. هابەرماس یو.ئاگایی ئەخلاقی و تیۆری پراکتیکی. لەگەڵ ئەو کورە. شەقام پترسبۆرگ: نوکا، ٢٠٠٠.



لە کوردستان فتبۆلی “تۆپی پێی کچان” خڕ نییە… نووسینی: بەکر ئەحمەد

یۆرۆی 2022ی كچان لە رۆژنامەگەری کوردیدا

رۆژی چوارشەممەی 6/7/2022 یۆرۆی 2022ی كچان لە ئینگلتەرا دەستپێکرد.
كاروانی یارییەكانی ئەم یۆریە بە یاریی نێوان ئینگلتەرای میوانداریكەر و نەمسا كەوتەڕێ و تا ئێستاش یارییەکان بەردەوامە. سەرنجێکی خێرا لە ئاستی گەشەی هەڵبژیردراوانی ولاتە جۆراوجۆرەکانی بەشدار بوو و ژمارەی تەماشاچیانی یاریەکان، چ لە گۆڕەپانی یارییەکاندا و پەخشی زیندووی یارییەکان لە کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنەوە، گێرەرەوەی حەکایەتێکی تازەی یاری تۆپی پێی کچان یاخود خانمانە.
دەسپێکی ئەم پێشبڕکێ ئەوروپییە لە گۆرەپانی Old Trafford لە نێوان ئینگلتەرا و نەمسادا دەستی پێکرد کە جێگای 75 هەزار کەس دەبێتەوە و ژمارەی ئامادەبووانی یارییەکە بە 70 هەزار ئامادە بوو هەژمارد کرا.
تۆپی پێی کچان لەم ئاستە بەرزەی ئێستایدا بێت یاخود ئەو دۆخەی کە یاریی هەڵبژێردراوە میللیەکان لە گۆرەپانە لاچەپەکەکانی وڵاتەکاندا ئەنجام دەدراو ژمارەی تەماشاچییان و ئارەزووی مێدیا بۆ پەخشکردنی یارییەکان لە جێی نەبوواندا بوو بێت، ئەم یارییەی کردوەتە گۆرەپانێکی گەورەی هەموو ئەو کەسانەی بە شوین پرسیارەکانی یەکسانی نێوان ڕەگەزەکانەوەن.
تۆپێی پێی کچان ئەو گۆڕەپانەیە کە پرسیاری یەکسانی:” کە ژنان و پیاوان دەبێ هەمان ماف و بەرپرسیارێتی و دەرفەتییان هەبێت لە هەموو بوارە گرنگەکانی ژیاندا” بە هەموو جومگە و بڕگەکانی خۆیەوە ، خۆیمان نیشاندەدات.
ئەوەی کە ئێستا ئاڵوگۆڕێک پێک هاتووە لە پەیوەند بە تێروانینێکی پۆزەتیڤانە تر لە بەرانبەر ئەم چالاکییە وەرزشییەدا، بەڵگەی ئەوەیە کە تێروانینی ئینسانەکان لە پەیوەند بە تۆپی پێی کچان، نێرێتی و مێیتی، پرسی جەندەرو یەکسانی ، کاریگەرییەکانی خۆی خستۆتە ناو دڵێ گەورەترین و فراوانترین جومگەکانی بەرهەمهێنانەوەی نێرێتی و مێیتی و نایەکسانیەوە لە ناو کایەی تۆپی پێدا.
بەڵام ئەم دەرکەوتنەی کچان بەمهێزەی ئێستاوە لە گۆرەپانەکانی فتبوڵێندا ، بە تایبەت لە ئەوروپادا، بیدەردیسەری نەبووە . ئەوەتانێ کاتێک یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی لە ساڵی 1921 دا داوا دەکات کە:” تیپیەکانی پیاوان ڕیگانەدات بە تیپەکانی ژنانی خۆیان کە لەسەر گۆرەپانەکانی یانەکانی ئەوان یاری بکەن” ، ئەوان بەم بانگەوازەیان نەک هەر رێگرییان لە ژنانی ئینگلتەرا گرت شوێنێکیان دستنەکەوێت فتبۆڵێنی تێدا بکەن، بەلکو لە رێێ ئەم بانگەوازەیانەوە چوارچێوە ئایدیۆلۆژیەکانی فتبۆڵییشیان داڕشت و دووپاتیانکردەوە کە ئەم وەرزشە هی پیاوە و بۆ پیاوانە. بۆیە کارێکی زۆر سەرنجڕاکێشەر نییە کاتێک
” سەحەر خودایاری” کە لایەنگری تیپی فۆتبۆڵی “ئیستقلال”ی ئێرانەو بە خانمە شینپۆشەکە ناسراوبوو، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەگیرێت و بڕیارە سزای بدرێت چونکە بە دزییەوە چووتە ژوور بۆ سەیرکردنی یاریی تیپی دڵخوازی خۆی. لە بەرانبەردا خانمی شینپۆش، بەر لە بانگهێشتکردنی بۆ بەردەم دادگا، ئاگری لە خۆی بەردا و خۆی کوشت. ئەو تێروانینە ئایدیۆلۆژی و فیکرییەی لە پشت بانگەوازی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزییەوە بوو، بە هەموو هێزی خۆیەوە لە زۆر جێگای دنیادا ، لەمڕۆدا کاری خۆیدەکات.
بە پێی راپۆرتیکی فیفا لە سالی 2007دا، ( million playing football 265)، نزیکەی 265 ملیۆن ئینسان لە ساڵی 2006دا یاری تۆپی پێیان کردووە. ژمارەکە لە پاش وەلامی 207 ولاتی ئەندامی ڕیکخراوەکەوە دێت کە وەک تۆمارێک داویانەتە فیفا. لە ناو ئەو ژمارە گەورەیەدا تەنها 26 ملیۆن کەسیان ژن بوون. بە پێی بەراوردێک لەگەڵ ساڵی 2000، تەنها 6 ملیۆن خانم زیادی کردووە.
ئەگەر دەربڕینی Rosabeth Moss Kanter بەکار بهێنرێت کە بە “رەگەزڕەنگرێژکردن” ناودەبرێت و بریتییە لەو: “سترۆکتۆرانەی کە ڕیگری لەبەرانبەر ئینساندا پێکدەهێنێ بە هۆی رەگەزیەوە”، یان بە زمانێکی تر، بەشێک لە سێکتەرەکانی کار و تەنانەت ئەو شوێنانەیشی کە دەکەونە بواری کاتی ئازادی ئینسانەکانەوە، هێندە ڕەنگڕێژی رەگەز کراوە، کە رەگەزی بەرانبەر زۆر ئاسان دەکاتە دەرەوە. بۆ نموونە قەسابی لە کۆمەلگای کوردستاندا هێندە نێرانە ڕەنگڕێژکراوە، کە زۆر سادە ژنان دەخاتە دەرەوەی ئەم ڕشتەیەوە بۆ ئەوەی وەک قەساب کاربکات. بەشێکی گەورەی کەرتەکانی بیناسازیش بە هەمان شێوە. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت : ” ئینسان بەهۆی ڕەگەزی جیاوازیەوە، سنوورداری بۆ پێک دێت بۆ هەندێک کارو چالاکی کاتی ئازاد و پلەو مەقامی جیاواز لەسەر کاردا” .(1)
بۆ Moss Kanter ئەم دیاردەیە بە هۆی ئەو نیزامە کۆمەلایەتییەوە دروستدەبێت کە لە باری ستراکتۆرییەوە پلەو پایەکی زیاتر بۆ پیاوان فەراهام دەکات. بۆیە بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ژمارانەی سەرەوە ئەوا هەستدەکرێت کە جیهانی فوتبۆڵ، جیهانێکی “رەنگڕێژکراوی رەگەزی”یە و هیچ بالانسێکی رەگەزی کە بریارە 60 بە 40 یش بێت، نایگرێتەوە. ئەو ژمارانەی سەرەوە نیشانی دەدات کە 10٪ کچان لە یاریەکانی فوتبۆلدا بەشدارییان کردووە و ئەمەش وادەکات کە سترۆکتۆرەکانی نێرێتی و سەردەستساڵاری پیاوان لە ئارەزوویەک و کارێکی وەک فۆتبۆلدا لە نایەکسانییەکی گەورەی نێوان ڕەگەزەکاندا دەهێڵێتەوە.

تۆپی پێ و نایەکسانی نێوان ڕەگەزەکان
ئەم پرسیارە، لە ولاتێکی وەک سویددا، سەدەها لێکۆڵینەوەی زانستی بەرهەمدەهێنێت و پرسیارگەلێکی وەک: ڕیگریە ستراکتۆرییەکانی بەردەم بەشداری زیاتری کچان لە کوێدایە، ڕۆڵی مێدیا لە بەرپرسیارێتی بۆ فراوانکردنەوەی ڕووبەرەکانی یەکسانی نێوان رەگەزەکان،لاپەرەی وەرزشی ڕۆژنامەکان چەندە یەکسانن لە ڕووماڵکردنی یارییەکاندا و خۆیان چەندە یەکسانن، ئەم پرسیارانە دەکاتە پرسیارێکی هەمیشەیی ئامادە لە کایەی وەرزشدا.
بۆمن ئەوەی خالێ سەرەکی نووسینی ئەم وتارەیە، نەک هەر بەشێکی کەمی ئەم پرسیارانەی سەرەوەیە لە پەیوەند بە دۆخی تۆپی پیی کچان لە کوردستاندا، بە لکو لە ونبوونی تەواوەتی هەر هەواڵێکە لە پەیوەند بەم جامی ئەوروپییەی کە بەردەوامە. بە کورتیەکەی سەرنجدان لە یۆرۆی کچانی 2022 لە ڕۆژنامەو ماڵپەڕی کوردیدا . بۆ زانیاری پەیداکردن لەسەر ئەوەی کە چەندە ئەم هەواڵە جێگایەک داگیردەکات، من سەردانی هەموو ئەو ماڵپەرانەدەکەم کە لە لینکی ماڵپەری “سپی مێدیا”دا دانراون. دەرئەنجامەکەی ئەم زانیارییە سادەیەیی خوارەوەیە.
لە ناو 101 ماڵپەری ریزکراوی “سایتەکان”ی ماڵپەڕی سپی مێدیادا، تەنها و تەنها لە لە رۆژنامەی “کوردستانی نوێ” و لە ڕۆژی 4:ی تەمووزدا ناونیشانی:” یۆرۆی كچان- 2022 دەستپێدەكات” دەخوێنرێتەوە.
ئەگینا خەبەرێک لە ئاراد نییە. ئەم سەرنجدانە لە سایتەکان لە ڕۆژەکانی 11ی تەمووزی 2022 تا 17ی تەمووزی 2022 بووە و ئەگەر سایتێک شتێکی تری دوای ئەم بەروارە بلاوکردبێتەوە، دەکەوێتە دەرەوەی ئەم باسە کورتەی من.
چی وادەکات ئەم هەموو دەستە ئیدارییەی سایت وڕۆژنامەو تەلەفزیۆنانە لە کوردستان هەواڵێک لەم چالاکییە گەورە وەرزشییە بڵاوناکەنەوە؟
لە کاتێکدا هەواڵی لە چەشنی:” لە قۆناغی یەکەمى نازناوی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەر زەوی کە خەڵاتەکەی بە بەهای ١٦ ملیۆن دۆلارەو لە لەندەن بەڕێوە دەچێت لەسەر ئاستى خانمان سیمۆنا هالیپ بەرامبەر کارۆلینا موکوڤا یاریکرد” و وێنە سیکسییەکانی “ماریا شاراپۆڤا” بەشی سەرەوەی هەواڵە وەرزشییەکان داگیردەکات. تەنانەت ناوی یەک بەیەکی:” خەڵاتەکانی خانمە پاڵەوانەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی بەیژینگدا” بلاودەکرێتەوە.
سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە لاپەرەی وەرزشی ئەم دەستگا مێدیایانە باش دەزانن کە هیچ کام لەو وەرزشانەی ئاوا تیشکی دەخرێتە سەر، بینەرێک و خوێنەرێکی گەورەی نییە. لە کاتێکدا تۆپی پێی پیاوان و ئارەزووی هەوالە وەرزشییەکانی ئەم گۆشە وەرزشییە لە ئاستێکدایە کە بۆ هەندێک لەلایەنگرانی تیمە ناودارەکانی فۆتبۆڵی ئەوروپی لە کوردوستاندا، دەستبردن بۆ چەکی لێدەکەوێتەوە و کوردستان دەکاتە جێگای بەرهەمهێنانەوەی فوندەمینتالیستترین لایەنگرانی تۆپ پێ.
من دڵنییام کە لاپەرەی وەرزشی سایت و ڕۆژنامەکانی کوردستان ، لە پرۆفیسیۆنالیزمێکی ئەکادیمی بیبەشن و ئەوەی دەبینرێت و دەخوێنرێتەوە، بەرهەمی خولیاو ئارەزووی کەسانێکە کە مەیلییان بۆ رووماڵکردنی ئەم جۆرە لە هەواڵ هەیە. بەوەیشی تۆپی پێ گۆرەپانی پیاوانە و مەیدانی کاری پیاوانەیە ، ڕشتەیەکی “ڕەنگڕێژکراوی” پیاوانەیە کە لەسەرەوە بە کورتی ئاماژەم پێدا، چاوەڕوانی ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەم ڕشتە وەرزشییە لە ئێستادا ناکەم بۆ ئەوەی ئەو مەیلە خۆرسکەی کە کچانی کوردستان هەیانە بۆ فوتبۆڵ بەهێزتر بکات و ئاڵوگۆڕێک لە تێروانینی کۆمەلگا دا پێک بێنت. بەلام چاوەڕوانیم لەو کەسانە هەیە کە توانای دروستکردنی سەرنجییان هەیەو هەموو ئەو ئیمکاناتانەیان لەبەردەسدتدایە کە جیاوازیەک دروست بکات کە لە دۆخی ئێستا نەچێت.
لە ولاتێکدا کە پرسیاری یەکسانی، یەکێک لە بەرپرسیاریەتەکانی مێدیایە، دەکرێ پرسیاری وەک:
چەند ڕۆژنامەنووسەکانی بەشی وەرزش ، سەیری رۆل و نەخشی خۆیان دەکەن لە پەیوەند بە پرسیاری یەکسانیدا بە تایبەت لە بەڕێوەبردنی لاپەرە وەرزشیەکانیاندا؟
ئایا ئەوان پێیانوایە کە بەرپرسیاریتییەکی یەکسانیخوازانەیان لەسەرشانە لە ڕووماڵکردنی کایە وەرزشییەکاندا، ئەگەر وایە، ئەم بەرپرسیارێتییە چۆن خۆی نمایشدەکات.
ئەوەی کە لە ئیستادا من دەیبینم، لە 101 ماڵپەر و وڕۆژنامەدا تەنها خەبەرێک لە یۆرۆی کچان بوونی هەیە، نێشاندەری ئەوەیە کە بەرپرسیاری سایتەکان و لاپەرە وەرزشییەکانیان، هێشتاش لە ساڵەکانی 1921ی ئینگلتەرەدا دەژین و پێانوایە تۆپی پێ تەنها بۆ پیاوانە. یان بە کوردییەکەی، فوتبۆڵی کچان وەک پیاوان خڕ نییە و بۆیە هیچ نیگایەکی ڕۆژنامەوانی ناچیتە سەر کە شایەنی ئاوڕلێدانەوە بێت.
من لە سەرەتای وتارەکەدا ئاماژەم بە چەمکی یەکسانی دا کە ناچارم جارێکی دیکە بێمەوە سەری.
یەکسانی ئەوەیە: ” کە ژنان و پیاوان دەبێ هەمان ماف و بەرپرسیارێتی و دەرفەتییان هەبێت لە هەموو بوارە گرنگەکانی ژیاندا”. ئەم پێناسە، سادەترین پێناسەیەکە کە سیاسەت لە سویددا لەبەرچاویدەگرێت.
بۆ ئەوەی ئاسانتر لەم دەربڕینە سادەیەی سەرەوەی چەمکی یەکسانی بگەین، ڕوونکردنەوەیەکی سادەی “Cecilia Ridgeway” بە پێویست دەزانم . سێسیلیا دوو شێوازی نابەرابەری ئاماژە پێدەدات بۆ ئەوەی ئاسانتر لە دەربرینی چەمکی یەکسانی بگەین. یەکەمیان ناودەبات بە “نابەرابەری کولتوری” و دووەمیشیان بە “نابەرابەری مەتریال”ی.
بە کورتیەکەی: بۆ ئەوەئ نایەکسانی نێوان ڕەگەزەکان دریژە بە ژیانی خۆی بدات، ئەم دوو نابەرانبەرییە پێویستن.
نابەرابەری یەکەمیان ” نابەرابەری کولتووری” لە سەرزەمینەی نۆرم و پێشداوارییەکان ڕاوەستاوە و دووهەمیشییان لەسەر دەسەلات وکەرەستەکان . ئەم دوو نابەرابەرییە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانییەک لە بواری مەقامدا یان ستاتوس(نابەرابەرییەکی کولتووری)، یاخود بەرهەمهێنانەوەی جێگاورێگایەکی چینایەتی (نابەرابەرییەکی مەتریالی).
” بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕێک لە نابەرابەری کولتوریدا پێک بێت، دەبێ ئاڵوگؤڕێک لە نابەرابەری مەتریالیدا ڕووبدات. یانی ئاڵوگۆڕێک لە دەستڕاگەیشتن بە کەرەستە و دەسەلاتەکاندا ڕوویدا بێت. کاتێکیش ئاڵوگۆڕێک بەئەنجامگەێنرا، زەمەنێکی دەوێ تا نیگای ئینسان لەبەرانبەر هەلومەرجی واقعیدا ، ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت” (3)
لەمڕۆدا و لە ئەوروپادا ئەم گۆرینی پارادیگمە لە پەیوەند بە تۆپی پێی کچانەوە بە زەقی هەست پێدەکرێت و کڕێی بەرزی یاریزانە لێهاتوەکانی کچان و تەرخانکردنی بوودجەیەکی گەوەرەی مێدیایی بۆ پەخشی یارییەکان و دروستبوونی لەشکرێکی باش لە ڕۆژنامەنووسانی کچان و فەراهامکردنی سەدەها یانەی وەرزشی و گۆرەپانی گەورە ، وەک نیشانەکانی فراوانبوونەوەی سنوورەکانی یەکسانی لەم بوارەدا سەرنج دەدرێ.
ئەم ئاڵوگۆڕە، هەم زەڕبەیەکی لە نابەرابەری کولتوری داوە و تێروانینی ملیۆنەها ئینسانی بۆ تۆپی پیی کچان گۆڕیوە و هەمیش دەستی بەو کەرەستە مەتریالە مادییەدا گەیشتووە کە لەسەر بنەماکانی ئەو بتوانێت هەنگاوی گەورەتر بهاوێژرێت.
لە دۆخی کوردوستاندا، من دڵنیام کە ئێمە ڕووبەڕووی هەمان باری سیستەمی قانونی نین لە پەیوەند بەو ڕێگرییە قانوونیانەی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران کە نایەلێت کچان بچنە ناو یاریگاکانی فوتبپڵینەوە و سەیری یاری بکەن، بەڵام دڵنیاشم کە ڕێگرییە کولتورییەکانی کە لەبەردەم کچاندان بۆ بەشداریکردنێکی زیاتر لە هەموو بوارەکانی وەرزشدا ، لە دەمی تیژی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئیران تیژترە. سەرنجدانیش لە نابەرابەری مەتریاڵی لە کۆمەلگای کوردستاندا، نیگایەکی تیژی پێویست نییە.
کچان و پیاوان لە کوردستاندا بە مانای وشە لە هەردوو بوارەکانی ( نابەرابەری ماددی و کولتوری)دا دەبێت خەباتێکی هەمەلایەنە پێکەوە ئەنجامبدەن تا هیچ نەبێت هەواڵی گەورەبوونی ئەم یارییە بەو هەموو گەنجەی ئاشقی فتبۆلە بگەێننن و لە پاڵ میسی و ڕۆناڵۆکانی خۆیاندا، ئایدلە کچەکانی خۆیان وەک ڕینیشنادەرێکی نموونەیی لەبەرچاودا بێت.
کاتێک نێتفلێکس زنجیرەی ” The Queen’s Gambit” نیشاندا کە سەبارەت بە Beth Harmon و چۆن ئەو لە خانەی بێدەرەتاناندا و لە ژێرزەمینی ئەو شوێنەدا لە ڕێگەی کابرایەکی عەبووسی وەک میستەر شەیبلەوە فێری یاری شەترەنج دەبێت و دەبێتە ناوێکی گەورەی جیهانی، ئارەزوو بۆ فێربوونی یاری شەترەنج لە وڵاتگەلێکی زۆردا گورو تینێک بەخۆیەوە دەبینێت کە وێنەی نییە.
بۆیە ونبوونی سەرنجدان لە هەوالەکانی تۆپی پیی کچان لەم دۆخەی ئیستایدا، نەک هەر شەقتێهەڵدانە لە پرەنسیپە ئینسانییەکان، بەلکو درێژکردنەوەی کولتوری بە سووک تەماشاکردنی تۆپی پیی کچانە و تێکشکاندنی ڕۆحیەتی ئەو کچانەیە کە دەیانەوێت وەک کوڕانی هاوڕییان لەم گەمە گەورە کۆمەڵایەتیەدا بەشدار بن.

نووسینی: بەکر ئەحمەد
2022-07-17

  1. Filip Edvardsson, Felix P. 2018 , Samma sport, samma guld, olika kön, Linnéuniversitet
  2. Cesar Fältskär, Felix Tornberg och Karl Andersson، 2020، Ingenting avgörs här، det bara låter så”JMC
  3. Joakim E, 2019, Varför är läkterna så tomma på damernas matcher, Malmös Universitet



شۆڕشی ژنانە مانای چییە؟… دیمانەی خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی لەفارسیەوە:کاوە عومەر
لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵە جەدید ئامادەکراوە.

خەلیل کیوان: لە دەیەکانی ڕابردوودا زاراوە و وشەی سیاسی نوێ لە ئەدەب و گوتارە سیاسییەکانی ئێراندا خراونەتە ڕوو. بۆ نموونە ئازادی قسەکردن بۆ هەمووان، ئێران کۆمەڵگایەکی ئیسلامی نییە، ئاپارتایدی سێکسی، ئیسلامی سیاسیی کە لە دژایەتیی بنیادگەراگەرایان ئیسلامدا هاتونەتەکایەوە، یان ئەوەی کە لە سێدارەدان کوشتنی نەخشە بۆداڕێژراوی دەوڵەییە. هەروەها بایكۆتی جیهانی كۆماری ئیسلامی و بەباشووری ئەفریقانیزەکردنی، كۆماری ئیسلامی و هتد. ئەمانە زاراوەگەلێکن کە زۆرجار دەیبیستین.
یەکێک لەو زاراوانەی کە لەم ڕۆژانەدا لە کەشوهەوای سیاسی ئێران و میدیاکانی فارسدا ئاماژەی پێکراوە و لە کەسایەتییە ناودارەکان و چالاکانی سیاسییەوە دەبیسترێت، زاراوەی شۆڕشی ژنانە. ئەم دەستەواژەیە زیاتر لە دوو دەیە لەمەوبەر لەلایەن مەنسوور حکمەتەوە لە وەسفکردنی شۆڕشی داهاتووی ئێراندا بەکارهاتووە. ئێمە لەگەڵ حەمید تەقوایین و باسی شۆڕشی ژنان دەکەین.
حەمید تەقوایی پێش هەموو شتێک با چاوێک لەو زاراوە سیاسیانە بکەین کە باس کران. ئەم زاراوانە لە کەیەوە و چۆن هاتنە ناو ئەدەبی ئێرانەوە؟
حەمید تەقوایی: ئەم زاراوە و چەمکانە کە لەمڕۆدا باون، باس لە هەلومەرجی بابەتیی کۆمەڵگا و ئەو گۆڕانکاریانە دەکەن کە ئێمە شاهیدی دەبین. ئەو بزووتنەوەو و ناڕەزایەتیانەی کە دروست بوون و بەرەو پێشەوە دەڕۆن، پێویستیان بەم چەمکانە هەیە. ئیتر ناتوانرێت بە زاراوەی کۆن ، ئەو زاراوەیانەی کە لە شۆڕشی ١٩٥٧دا بەکارهێنراون.مافی بابەتەکە بدەیت، بێگومان دروشمی دژە دیکتاتۆری، مەرگ بۆ دیکتاتۆر و هتد، دروشمی نزیکەی هەموو ئەو شۆڕشانەن کە لە وڵاتێکی وەک ئێراندا ڕوودەدەن. ئەمە دروشمی گشتی هەموو شۆڕشەکانە دژی ستەمکاری و زوڵم و خنکاندنە. ئەمەش ڕوونە. بەڵام بۆ نمونەناڕەزایەتی لە دژی ئاپارتایدی سێکسی تایبەتە بە دۆخی ئێستای ئێران. زاراوەیەکی لەو جۆرە لە پێشهاتەکانی ڕابردوودا بەکارنەدەهات. ڕوونە کە ئاپارتایدی سێکسی بە واتای ئەو دیوارەیە کە ئەمڕۆ لە نێوان ژن و پیاودا دروست دەکرێت و جیاکردنەوەی ژن و پیاو لە کۆمەڵگادا و ژنکوژی دڕندانە تایبەتە بە حکومەتەکانی وەک کۆماری ئیسلامی. زاراوەی ژنکوژی خۆی لەم ڕاستییەوە سەرچاوەی گرتووە. لەم دۆخەدا تەنیا قسەکردن لەسەر زوڵم و بێبەشکردنی ژنان یان هەڵاواردن لە دژی ژنان تەواوی وێنەکە نیشان نادات. ئاپارتایدی سێکسی و ژنکوژی بە ڕوونیتر گوزارشت لە پرسەکە دەکەن.
هەروەها دەربڕین و چەمکەکانی دیکەی وەک ئێران کۆمەڵگایەکی ئیسلامی نییە، ئیسلامی سیاسی یان بێ مەزهەبی یان سڕینەوە ئیسلام لە کۆمەڵگەش پێوەندییان بە شوناسی ئیسلامیی ڕژیم و هەژموونی ڕەشی ئیسلام بەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و تەنانەت تایبەتیی خەڵکەوە هەیە. هەروەها ئازادی ڕادەربڕینی بێ مەرج لە دژی حکومەتێک بەرز دەکرێتەوە کە لە بنەڕەتدا بە پشت بەستن بە تابۆ و دۆگما و یاسا ئاینییەکان دەنگەکان دەخنکێنێت. بەکورتی کۆی ئەم زاراوانە لە هەلومەرجی تایبەتی ئێران و تایبەتمەندیی ناڕەزایەتی و خەباتی ئەو خەڵکەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەدژی حکوومەتێکی پاوانخوازی ئیسلامی ڕاپەڕیون.
خەلیل کیوان: مەنسوور حکمەت ٢٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد. زیاتر لە دوو دەیە پێش ئێستا شۆڕشی داهاتووی ئێرانی وەک شۆڕشێکی ژنانە وەسف کرد . زۆر کەس بەرەنگاری ئەو زاراوانە بوون کە ئەو بۆ وەسف کردن و شیکردنەوەی دۆخی سیاسی بەکاری هێناوە، وەک “شۆڕشی ژنان”. ڕەخنەیان گرت ئەمانە بۆ زۆر کەس سەیر بوون. تەنانەت هەندێک ڕەوتی چەپ ڕەخنە لەم زاراوانە دەگرن، لەوانەش زاراوەی شۆڕشی ژنان. بەڵام ئەمڕۆ شۆڕشی ژنان یان شۆڕشی ژنانە بووەتە یەکێک لە زاراوە باوەکانی ناو بازنە سیاسییەکان و لە نێو چالاکوانانی ژن و لە نێو کەسایەتییە ناودارە ژنەکاندا. هەروەها ڕێکخراوێک هەیە لە ژێر هەمان ناونیشانی “شۆڕشی ژنانە” کە شیرین شەمس ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لێی بەرپرسیارە. بۆچی ئەم دەستەواژەیە زۆر بەکاردێت؟ بەڕای ئێوە شۆڕشی ئێران ژنانەیە، مانای چییە؟
حەمید تەقوایی: لەسەر ئاستی شیکاری و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، دەکرێت لەوە تێبگەین کە بۆچی ئێستا پرسی ژنان و شۆڕشی ژنان دەوروژێنرێت، هەروەها لەڕووی پێشهاتە بابەتییەکان و هەلومەرجی ڕاستەقینەی خەباتەوە.
لە ڕوانگەی یەکەمەوە، لە ڕووی شیکارییەوە، وەک باسم کرد، توندوتیژی دژی ژنان پایەیەکی کۆماری ئیسلامییە. ئەم حکومەتە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە دەیویست بە هێرشکردنە سەر مافی ژنان دەسەڵاتی دۆزەخی خۆی جێگیر بکات. یەکەم ناڕەزایەتی کە لە ئاستی دەیان هەزار و سەدان هەزار کەس لە دژی کۆماری ئیسلامی دروست بوو، ناڕەزایەتییەکی جەماوەری بوو لە دژی حیجابی ئیجباری. تەنانەت مانگێک بەسەر هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی تێنەپەڕیبوو، کە لە یەکەم ڕۆژی جیهانی ژناندا ناڕەزایەتییەکی لەو شێوەیە دروست بوو. ئه‌مه‌ش له‌ یاسا و هه‌ڵوێست و ئه‌خلاقه‌ ڕزیوه‌ ئیسلامیهکانە‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌ ژنان. لە شیکارییەکانەوە بە ڕوون بوو کە ژنکوژی بۆ کۆماری ئیسلامی سیاسەتێکی ناسنامەییە و چەکێکە بۆ پەردەپۆشکردن و هێرشکردنە سەر هەموو کۆمەڵگە. ئەم ڕاستییە بناغەی ئەو دەستەواژەیەی شۆڕشی ژنانە کە مەنسوور حکمەت دەیخاتە ڕوو. دەشڵێت شۆڕشی ئێران کاراکتەری ژنی دەبێت، چونکە زۆر باش سروشتی دژە ژنی حکوومەت دەزانێت.
لە ڕووی پێشهاتە کۆنکرێتییەکانەوە دەبینین کە لە ماوەی چوار دەیەی دەسەڵاتی ئیسلامیدا ژنان پێگەیەکی دیار و گرنگیان لە خەباتەکاندا دۆزیوەتەوە. لە بەرەنگاربوونەوەی بێمافی ژنان نەك تەنیا لە بەرەنگاربوونەوەی خورافاتە ئاینییەكانیشدا. لە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و نەهامەتی. لە خەبات بۆ گەیشتن بە ژیانێکی مۆدێرن و هاوچەرخ. لە هەموو شوێنێک کە دەیبینیت ژنان لە پێشەنگی خەباتدان. لە جوڵانەوەی مامۆستایان، لە جوڵانەوەی خانەنشینان و هتد. لەو بزووتنەوەیەدا کە لەم دواییانەدا لە دەوری کارەساتی میترۆپۆل لە ئابادان دروست بوو، کلیپێکی ژنێکی ئازامان بینی کە ڕوبەڕوو بە هێزە سەرکوتکەرەکان و جێبەجێکارانی یاسادا بەدەنگی بەرز دەڵێت مەرگ بۆ خامنەیی و هاواری ئەمەی دەکرد. یان لە بزووتنەوەی دادگاییکردندا دەبینین رۆڵی دایکانی ئابان و دایکانی رۆژهەڵات چەندە دیارە. بۆ نموونە لە دادگای نۆڤەمبەردا ژنان ئازایانە هاتنە پێشەوە و وتەیان لێوەرگیرا و نەک تەنیا بەناوی ژنانەوە، بەڵکو بەناوی هەموو کۆمەڵگای ئێرانیشەوە سکاڵای خۆیان بەرزکردەوە و هاواریان بۆ دادپەروەری بەرامبەر بە کوشتن و تاوانەکانی حکومەت کرد. بەم مانایە لە هەموو بوارە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا ژن لە هێڵی پێشەوەی خەباتدا دەبینرێت. ژنان ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بەو هەموو نادادپەروەری و هەڵاواردنێکی ئاشکرایەی کە لە بەرامبەریان دەکرێت، هەروەها ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە بارودۆخی سەختی ژیان و نەبوونی ئازادی و سەرکوت و هتد و هتد دەردەبڕن و لەبەردەم حکومەتدا وەستاون.
کۆی ئەم هەلومەرجانە وایکردووە کە شۆڕش کاراکتەری ژنی هەیە یان شۆڕش لە ئێران زیاتر لە جاران لەبەر چاوی هەمووان ژنانە دەبێت. وەک وتت ئەمڕۆ تەنانەت ئەوانەی پێشتر گومانیان لەم دەستەواژەیە دەکرد و دەیانگوت ڕۆڵی کرێکاران یان چین و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگا کەم دەکاتەوە، درک بەوە دەکەن کە ئەمانە دژ بەیەک نین. شۆڕشی ژنان واتە ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە شۆڕشی دژ بە هەژاری و ئیستغلالکردن و بێ یاسایی. شۆڕشی ئێران کە دژی هەموو ئەم سیستەمە هەڵدەستێت، کاراکتەری ژنی هەیە، واتە ژن ڕۆڵێکی دیار و گرنگ تێیدا دەگێڕێت.

خەلیل کەیوان: لەم وێنەیەدا فێمینیزم چ شوێنێکی هەیە؟ ئایا ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ژنان لە خەباتەکان و قسەکردن لەسەر شۆڕشی ژنان بەو مانایەیە کە پلاتفۆرمێک بۆ گەشەکردنی فێمینیزم لە ئێراندا دابین کراوە؟
حەمید تەقوایی: فێمینیزمیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ئەو فێمینیزمەی لە ساڵانی شەست و حەفتادا لە رۆژئاوادا دەگوزەرا، بزووتنەوەیەکی پێشکەوتنخواز بوو، بەڵام ئەم بزووتنەوەیە لە رابردوودا ماوەتەوە. فێمینیزمی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێتێکی ئه‌وتۆی نیه‌ له‌ به‌رگریکردن له‌ مافی ژنان له‌ به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی که‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کاردانه‌وه‌ی جیهانییه‌ و دژه‌ ژنانه‌. هەر ئەمڕۆ لە ئەمریکا بە زیادبوونی دەسەڵاتی کۆنەپەرستان کە ئاییندارن، یاسای لەباربردنیان هەڵوەشاندەوە، بەڵام فێمینیزم تەنانەت لەم شەڕەشدا خۆی بە ئایینەوە نابەستێتەوە. بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ كۆمەڵگە ئیسلامیەكاندا، فێمینیزمی رۆژئاوا بە تێڕوانینی تەواو دواكەوتووی خۆی بۆ رێژەگەرایی كولتووری ناچێتە ناو ئەم چاڵەوە.
لەبیرمە چەند ساڵێک لەمەوبەر ژنانی فێمینیست لە شاری مۆنتریاڵی کەنەدا بۆ بەرگریکردن لە حیجاب و بەرگریکردن لە مافی حیجابی ژنانی موسڵمان دەهاتنە سەر شەقامەکان و ئەوانیش حیجابیان لەبەر دەکرد بۆ یاوەریکردنیان. ئەوان لەوە تێناگەن کە حیجاب نەک چەکی سەرکوتی ژنانە و نەک هەر بەتەنها چەکی سەرکوت کردنە لە دژی ژنان بەڵکو چەکی سەرکوتی هەموو مرۆڤەکان لە وڵاتانی بەئیسلام گیراودایە. وە ئێستا حیجاب بۆتە ئاڵای کۆنەپەرستی ئیسلامی سیاسیی تەنانەت لە ڕۆژئاواشدا. فێمینیزمی كلاسیك له‌ دژی ئه‌مه‌ ڕاناوه‌ستێت، به‌ڵكو لقێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جیهانی ژنان، كه‌ ده‌كرێت پێی بگوترێ فێمینیزمی مۆدێرن، دژ به‌ ئایین چالاكه‌. لقێک کە گروپی فێمەن و ناڕەزایی ڕووت لێی ناویان دەبەن، دەرکەوتنێکی بەرجەستەیە. فێمین بە ڕوونی لە ململانێدایە لەگەڵ ئایین و نەک تەنها لەگەڵ ئیسلام بەڵکو لەگەڵ ئایینی مەسیحی و کاسۆلیک و هەموو تابۆ و پیرۆزییەکانی ئایینی دژە ژن.
تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بە کۆمەڵگای ئێرانەوە هەیە، فێمینیزمی کلاسیک لە بزووتنەوەی ژناندا جێگەیەکی نییە، چونکە قەڵغانێکی لە دژی ئایین و بەتایبەتی ئیسلامیی فڕێداوە. تەنانەت لە ژێر ناونیشانی ڕێژەیی کولتووری(نیسبیەتی فەرهەنگی) هاوڕێیەتی خۆی نیشان دەدات. وا دیارە حیجاب بەشێکە لە فەرهەنگی ژنان لە وڵاتانی ئیسلامیدا.
بێگومان ئەمە لە ئێراندا نییە. ژنان لە ڕیزی پێشەوەی شەڕی دژ بە ئاییندان. ژن هەن لە گوێی مەلاکان دەدەن و عەمامەکانیان دەخەنە ژێر پێیانەوە، لە بزووتنەوەی دادخوازیدا هاواریان لە دژی مەلا کۆنەپەرستەکان بەرز دەکەنەوە. ژنان هەن لە ناڕەزایەتەکاندا بەرامبەر بە حکومەت دەوەستنەوە و دەیانەوێت بە تەحەدای حکومەت مافی خۆیان بەدەست بهێنن. کۆماری ئیسلامی بنچینەیترین مافەکانی ژنانی پێشێل کردوە و بە قامچی لێدانی ژنان، لە ڕاستیدا هێرش دەکاتە سەر هەموو کۆمەڵگا. کۆمه‌ڵگا چوار ده‌یه‌یه‌ ئه‌م توندوتێژی دژی ژنانەی ئه‌زموون کردووه‌ و به‌ هۆی ئه‌مه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی ژنان پێگه‌یه‌کی گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ده‌ست هێناوه‌.
بە کورتی ناکرێ لە چوارچێوەی بەرتەسکی فێمینیزمدا خەبات بۆ مافی ژنان لە ئێراندا ڕوون بکرێتەوە. ئەمە خەباتێکە لەدژی هەڵاواردن، بۆ ئازادی، بۆ ڕزگاری و نەک تەنیا ڕزگاری ژنان، بەڵکو ڕزگاری هەموو کۆمەڵگایە.
خەلیل کەیوان: شۆڕشەکان بەزۆری بە زاراوەی وەک شۆڕشی سۆسیالیستی، شۆڕشی کرێکاری، شۆڕشی دیموکراتیک و هتد ناویان لێدەنرێت و وەسف دەکرێن. ئێمە لە ئەدەبیاتی مارکسیستیدا دەستەواژەی شۆڕشی ژن نابینین. بۆیە زۆرێک لە ڕەخنەگرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و مەنسور حکمەت ئەم جۆرە زاراوانە بە داهێنانی نامارکسی دەزانن. وەڵامی ئێوە بۆ ئەم جۆرە ڕەخنە چییە؟
حەمید تەقوایی: داهێنان هەیە، بەڵام نامارکسی نییە. بۆ دەبێت هەموو شتێکی نوێ هەڵە بێت؟ مارکسیزم سیستەمێکی بەستووی بیرکردنەوە نییە بە چەمک و زاراوە و ترمینۆلۆژیانەی خۆیەوە، وەک ئەوەی هەرکەسێک بە پێچەوانەوە بڵێت چیتر مارکسیست نییە. ئەمە شتێکی بێمانایە. ئەگەر وا بووایە ئەمڕۆ مارکسیزم وەک ئایینەکان دەبوو بە دۆگما. ئەگەر بمانەوێت ئاماژە بە قسەی گەورەکانی مارکسیزم بکەین، پێویستە ئەم وتەی لینین لەبیر بکەین، کە جەختی لەسەر شیکردنەوەی تایبەتی لە هەلومەرجە تایبەتەکان کردەوە. هەلومەرجی تایبەت لە ئێران سیمایەکی ژنانە بە شۆڕش دەبەخشێت. ئەمە بەو مانایە نییە کە شۆڕش سۆسیالیستی نییە. ئەمە بەو مانایە نییە کە چینی کرێکار ڕۆڵێکی جەوهەری لە شۆڕشدا ناگێڕێت. یان شۆڕش دژی هەژاری و ئیستغلالکردن نییە. بەڵکو بە سادەیی دەڵێت لەم شۆڕشە دژ بە هەژارییەدا، لە شۆڕشی سۆسیالیستیدا، لەو شۆڕشەدا کە دەیەوێت نەک تەنیا کۆمەڵگا لە خراپەی کۆماری ئیسلامی ڕزگار بکات، بەڵکو لە خراپەی هەژموونی سەرمایەدارە ڕۆح ئازادەکان ڕزگار بکات. ژنان ڕۆڵێکی جەوهەری دەگێڕن. شۆڕش سیفەتێکی ژنانەی هەیە، بە سادەیی ئەمە دەردەبڕێت.
خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە خەبات بۆ ڕزگاری ژنان بەشێکە لە خەباتی چینایەتی چینی کرێکار. چینی کرێکار تەنیا رزگاری خۆی ناخوازێ، بەڵکو ئاڵای رزگاری ژنانیشی بەدەستەوەیە. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە تەنیا ستراتیژ و سیاسەت و ڕەخنە و ناڕەزایەتی قووڵی چینی کرێکارە کە دەتوانێت بناغەکانی سیستەمی سەرمایەداری و کۆماری ئیسلامی دواجار لەبەر یەک هەڵوەشێنێت و دەتوانێت ژن ڕزگار بکات. شۆڕش کاراکتەری ژنانەی هەیە، بەڕای من جەختکردنەوە لەسەر جەوهەری دژە سەرمایەداری و سۆسیالیستی شۆڕشە. هەموو جیهان لە ژێر هەژموونی سەرمایەداریدایە، هەر بۆیە نەبوونی مافی ژنانیش کێشەیەکی جیهانییە.
بەم مانایە دەبێ بڵێین نەک هەر تایبەتمەندیی شۆڕش ژنانەیە یاخود شۆڕشی ئێران ژنانە دەبێت، دژایەتی شۆڕشی سۆسیالیستی یان هەر زاراوەیەکی وەک شۆڕشی ڕزگارکەر و هتد ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە، ئەوە جەخت لەسەر سروشتی ڕزگارکەر و دژە سەرمایەداریی ئەو شۆڕشە دەکاتەوە کە لە ئێراندا ڕوودەدات.
خەلیل کەیوان: با کەمێک بنەڕەتیتر بچینە سەر ڕەگ و ڕیشەی بێ مافی ژنان و باس لە مەرجەکانی ڕزگاربوونیان بکەین. ئایا تەنیا بە بەشداریی بەرفراوانی ژنان لە شۆڕشی داهاتوو و ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ژنان بە تەنیا جێ دەهێڵدرێن؟ چۆن و لەژێر کام سیستەمی سیاسیدا یەکسانی نێوان ژن و پیاو مومکینە؟
حەمید تەقوایی: زوڵم و ستەم لە ژنان تەنیا بەرهەمی هەلومەرجی ئەمڕۆ و کۆمەڵگای سەرمایەداری نییە، بەڵکو پرسێکی مێژووییە. بەتایبەت پیاوسالاری و ئایین، ئەم دوانە دەست لەناو دەست بە درێژایی مێژوو دژە ژن بوون. ئایین بە پێناسە پیاوسالارییە. خودا پیاوە. پێغەمبەران پیاون. یاسا و ئایەت و کتێبە ئایینییەکان هەموویان دژی ژنانن و بەم مانایە هەڵاواردنی ژنان بەشێک بووە لە ئایینەکان. و ئەم ئایینانە ئەمڕۆ دروست نەکراون. هەزاران ساڵە لە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. بەڵام ئەمڕۆ سەرمایەداری ئەم زوڵمە مێژووییە بەکاردەهێنێت و سواری دەبێت و پشتی پێدەبەستێت بۆ قازانجی خۆی. سەرمایەداری پەنا بۆ هەر هەڵاواردنێک دەبات بۆ ئەوەی چینی کرێکار زیاتر بەکاربهێنیت، لە ژێر کۆیلایەتی مووچەدا. و دیارە ئەمڕۆ لە کۆماری ئیسلامیدا کە ئێمە باسی دەکەین، ڕووبەڕووی حکومەتێکی بۆرژوازی ئایینی دەبینەوە. دزی و مافیای ئابووری و ئیستغلالکردنی توندی چینی کرێکار، دەستبەسەرداگرتنی سامانی سروشتی سامانی کۆمەڵایەتی و دارستان و دەریا و زەوی و کانزاو و نەوت و هتد.. ئەم حکومەتە و یەکێک لە ئامرازەکانی سەرکوتکردنی تەواوی خەڵکی ناڕازییە. هه‌ر بۆیه‌ خه‌بات بۆ رزگاری ژنان له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ رووخاندنی حكومه‌تی ئیسلامی سه‌رمایه‌داریدا تێكه‌ڵاوه‌.
لەبیرمان نەچێت کە کۆماری ئیسلامی بە کردەوە تاکە جۆری حکوومەتی مومکینە کە بۆ بۆرژوازی تەنانەت لە ڕوانگەی تەواوی بۆرژوازی جیهانیشەوە، لە ئێراندا. ئەم حکومەتەیان لەدژی سەکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ خستە سەرکار و دژی مەترسی چەپەکان. وە ئەم حکومەتە کاروباری خۆی بە هەڵاواردنی ژنان بەسەر دەبات. بەم کریدتەوە دەکرێ بڵێین کۆیلایەتی سێکسی پایەیەکی کۆیلایەتی حەقدەستە لە ئێراندا. ئەم دووانە ئەمڕۆ بە تەواوی لەیەکتردا تێکەڵ بوون. دەتوانم بانگەشەی ئەوە بکەم کە لە جیهاندا هەمان شتە. کێشەی ژنان لە هیچ شوێنێکی جیهان چارەسەر نەکراوە. وە نەک هەر چارەسەر نەکراوە، بەڵکو سەرەڕای بزووتنەوەی ژنان، مافەکانیان بە بەردەوامی لە لایەن حکومەتەکانەوە بەرتەسک کراوەتەوە و پاشەکشەیان پێکردوە. دەتوانن نموونەیەکی ڕوونی لە کۆمەڵگەی ئەمریکی ئەمڕۆدا ببینن. ئەمە دۆخی دونیایە. سەرمایەداری وەک وتم قازانجێکی ڕاستەوخۆی هەیە لە هەڵاواردن لە دژی ژنان و بە تایبەت لە کۆماری ئیسلامیدا ئەم پرسە تەواو بەرچاوە. هەر بۆیە دەبێت تا ڕەگ ببڕدرێت. ئێمە پێمان وایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژنان، هەروەها رزگارکردنی تەواوی کۆمەڵگە، پێویستە تەواوی سیستەمی سەرمایەداری بە عەمامەوە یان بەبێ عەمامە، لەژێر ناوی کۆماری ئیسلامی یان لەژێر هەر ناوێکی تردا، لە کۆمەڵگاداڕابماڵرێ. تەنیا بە ڕەتکردنەوەی سەرمایەداری، هەموو هاوڵاتیان بە ژن و پیاوەوە دەتوانرێت وەک تاکی خاوەن مافی یەکسان بناسرێن و مافەکانیان مسۆگەر بکرێت.
٥ی تەمموز ی٢٠٢٢




ڕۆڵی خۆشخوانه‌كان له‌پاراستنی فۆلكلۆری كوردی دا… رەسوڵ بۆسكێنی

فۆلكلۆری كوردی بەشێكی گرنگ و بایه‌خدارە‌ لەفەرهەنگ و كەلەپووری كوردستان، گەنجینەیەكی پڕ ‌بەهای لێوڕێژە لەوشەی سادەو تێكستی ڕەسەن، سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتیە زۆرەی بەسەر گەلی كورددا هاتووە، بەهەوڵ و تێكۆشانی دەنگبێژان و خۆشخوان و بەیتبێژانی نەتەوەكەمان، فەرهەنگ و كلتوورو هونەرو زمانی ڕەسەنی كوردی ڕۆژبەڕۆژ زیاترگەشەی كردووە.
خۆشخوان و ده‌نگبێژه‌كان هونەرێكی ڕەسەن ‌بەزمانێكی پاراو و سادەی خەڵكی دێهات و گوندنشینەكانی كوردستان گۆرانی میللیان ده‌چڕی، خاوه‌ن ده‌نگێكی خۆش و دڵنشین و به‌سۆزبوون، بەهونەرە پڕ چێژو خەم ڕە‌وێنەكەیان گوێگری كەمەندكێش كردووه ‌و هەست و نەستی داگیركردوون و تامەزرۆی بیستنی هونەرەكەی بوون، ئه‌و ئاواز و مۆسیقایە كاری تێكردوون و له‌هه‌ست و ده‌روونیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.
ستران و گۆرانیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌نگبێژو كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار گوتراوه‌و له‌ڕێگای چڕینه‌وه‌ ده‌ماو ده‌م له‌نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌و له‌ڕابردوویه‌كی زۆر دووره‌وه‌ به‌به‌یتبێژانی ئه‌مڕۆ گه‌ییشتووه‌، به‌یته‌كان گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر به‌نرخن بۆ هونه‌ری كوردی وشه‌گه‌لی زۆر ڕه‌سه‌نیان له‌فه‌وتان پاراستووه‌.
هه‌تا ماوه‌یه‌كی زۆر دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش زۆر له‌ئاغاكان و ئه‌وانه‌ی دیوه‌خانیان هه‌بوو، خۆشخوانێكیان ڕاده‌گرت، تا شه‌وانه‌ له‌دیوه‌خان به‌یت و باوی بۆ بڵێ، له‌كاتی نووستندا حیكایه‌تی بۆ بكا، له‌شاییدا داوه‌ت و ڕه‌شبه‌ڵه‌كی بۆ بگێڕێ، له‌سه‌نگه‌ردا تانووتی لێ بدا، له‌ڕاودا له‌سه‌ر ته‌ماڵ پایزه‌ و ئازیزه‌ی بۆ بڵێ، فران باوێته‌ دوژمنی و به‌ندان به‌دۆستی هه‌ڵبڵێ و ته‌نانه‌ت پاش مردنیش شینی بۆ بگێڕێ.
خۆشخوان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك چاوی لێ نه‌ده‌كرا و ڕێزی لێ نه‌ده‌گیرا، به‌ڵام له‌كوێخا و گزیرو سه‌ركارو پاكارو باب نۆكه‌رو غولام و چاپه‌زو به‌رده‌ست، ماقوڵتربوو، هه‌قی بوو له‌دیوه‌خان له‌سه‌ر چۆك دانیشێ، خه‌نجه‌ر بچه‌قێنێ و ئانیشكی وێ بدا و جاگوتن بڵێ، خۆشخوان له‌حزووری ئاغا نانی ده‌خوارد و ده‌گه‌ڵ مام میرزا له‌سه‌ر سینی داده‌نیشت و به‌رماوخۆرنه‌بوو.
خۆشخوان به‌كوڕی ماڵێ حیساب بوو، ده‌یتوانی بچێته‌ ئه‌نده‌روون، له‌ژووری نووستندا حیكایه‌ت بۆ ئاغا بڵێ تاخه‌و ده‌یباته‌وه‌، خۆشخوان ته‌نانه‌ت گۆرانی و به‌یت و باوی بۆ ئاغاژن و خێزانی ئاغا ده‌گوت، چونكه‌ خۆشخوانه‌كان زۆربه‌یان دڵته‌ڕ و قسه‌خۆش و دڵپاك بوون، خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویستن.
دیاره‌ خۆشخوان له‌دێدا هه‌ر ناحه‌زێكی هه‌بوو، ئه‌ویش مه‌لای گوندبوو، كه‌م وابوو دانوویان پێكه‌وه‌ بكوڵێ، مه‌لا وشكه‌كان خۆشخوانه‌ دڵته‌ڕه‌كانیان خۆش نه‌ده‌ویست، ناویان نابوون چاوه‌ش، به‌چاوی سووك سه‌یریان ده‌كردن و تانه‌و ته‌شه‌ریان لێ ده‌دان، بێگومان ئه‌وانیش به‌شیعر به‌گژیاندا ده‌چوونه‌وه‌و به‌یت و بالۆره‌یان بۆ ڕێكده‌خستن و لاساییان ده‌كردنه‌وه‌.
دیاره‌ زۆر مه‌لای هوشیارو ڕۆشنبیریش هه‌بوون، ئه‌وستران و به‌یت و حه‌یران و گۆرانیانه‌یان به‌سامانی نه‌ته‌وه‌یی زانیوه‌و ڕێزی شایه‌رو خۆشخوانه‌كانیان گرتووه‌، به‌ڵام له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه‌ و كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه‌، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر مه‌لاو فه‌قێیه‌كانی زوومان نرخی هونه‌ریان زانیباو له‌باتی سوڵتان جومجومه‌ و ئیسماعیلنامه‌، هه‌ر یه‌كی به‌یتێك، لاوكێك، حه‌یرانێك و گه‌لۆیه‌كیان نووسیباوه‌، ئێستا سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان زیاترو فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندترو گه‌وره‌ترمان پێكه‌وه‌ده‌نا.
له‌ناو له‌دێدا ئه‌و شایه‌رو به‌یتبێژانه‌ی هه‌ر بۆ دڵی خۆیان گۆرانیان ده‌یانگوت و خۆشخوانی ئاغایان له‌لا كه‌مایه‌تی بوو، یائه‌و شاگرده‌ لاوانه‌ی هێشتا ڕووی مه‌جلیسیان نه‌بوو، له‌ماڵان و شوێنی تایبه‌ت بۆ كوڕو كاڵان و بۆ پیرانی دڵته‌ڕ تاشه‌ و ڕاده‌شكاو خه‌و به‌لایدا ده‌بردنه‌وه‌ ده‌یانگوت، زۆرجاریش گه‌ڕه‌ لاوژه‌یان ده‌كرد، بلوێرئه‌نگێوو نایه‌ژه‌نی واش هه‌بوون، ئاهه‌نگی ڕه‌سه‌نی ئه‌و به‌یت و به‌ندو باوانه‌یان ده‌زانی و كۆڕه‌كه‌یان خۆشترده‌كرد.
هه‌ڵبه‌ت له‌شاره‌كانیش شه‌وانه‌ خه‌ڵك له‌قاوه‌خانه‌ كۆده‌بوونه‌وه‌و تاشه‌و دره‌نگ ده‌بوو، به‌یتبێژو خۆشخوان دیخافڵاندن، قاوه‌چی ئه‌و خۆشخوان و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌كرێ ده‌گرت بۆئه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌كه‌ی ڕمێن په‌یدا بكات و خه‌ڵك زیاتر ڕووی تێ بكه‌ن.
به‌ڵام دوای په‌یدابوونی گرمه‌فۆن له‌قاوه‌خانه‌ی شارو دیوه‌خانی ئاغا، جێی به‌خۆشخوانان لێژكرد، چیتر خه‌ڵك پێویستیان به‌گوتنی خۆشخوان و ده‌نگبێژان نه‌ما، چونكه‌ قاوان و گرامه‌فۆن ئه‌و كاره‌ی بۆده‌كردن، هه‌ریه‌كه‌ له‌خۆشخوان و ده‌نگبێژه‌كان ده‌ریایه‌ك هونه‌ریان ده‌گه‌ڵ خۆیان برده‌ بن گڵ، دواترو پاش په‌یدابوونی ڕادیۆی پاتری له‌لادێ، فۆلكلۆری ئه‌ده‌بی كوردی به‌جارێك كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئیتر ڕووناكبیرانی كورد هه‌ستیان به‌و مه‌ترسیه‌كرد، لاوانی زاناو وریا، ده‌ستیان به‌كاركردو كه‌وتنه‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌یت و باوی كوردی، به‌ كۆكردنه‌وه‌ و تۆمار و چاپ كردنی ئه‌و به‌یت و باوه‌ ڕه‌سه‌نانه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زوڵاڵ هونه‌ری كوردیان ڕازاندۆته‌وه‌، به‌مه‌ش زۆر وشه‌ی كوردی په‌تی و بێگه‌ردو ساكار، كه‌پڕه‌ له‌ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردو به‌ڕاستی فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی كوردییه‌.




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…18…شەماڵ بارەوانی

بەشی هەژدەهەم/

شافیعی ڕەوایەتی بە سیستەمی کۆیلایەتی دەدات..!

لە بەشی پێشوو گووتم: مەزهەبی شافیعی،
مەزهەبێکە، ڕوانگەیەکی زۆر پاتریارکیانەی دژی یەکسانی جێندەری و دیدێکی دەمارگیرانەی ئایینی و بیرێکی زۆر تەسک و مەزهەبێکی تابڵێیت داخراو ناهیومانیستانە و ئەقڵیەتێکی نیمچە شۆڤێنیانەی عەرەبی و ئەمەویانەی بەسەردا زاڵە.
بۆ پرسی کۆیلایەتیش،
مەزهەبی شافیعیش وەکوو هەموو مەزهەبه ئیسلامیەکانی تر.
مەزهەبێکە، پڕی لە فیقهی بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ و ڕەوایەتی دان بە سیستەمی کۆلایەتی و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ.

ئەوەی داعشیش کردی لەگەڵ کچ و دایک و خوشکە ئێزدیەکانمان، هەمووی لە فیقه و مەزهەبی شافیعی بوونی هەیه و من کە فەقێ بووم و ماوەی هەشت ساڵ، وتارم لە سەر مینبەر و لە مزگەوتەکان دەدا، هەموویم بە شانازییەوە وەکوو ئایین و دەقی پیرۆزیش باس دەکرد.

ئیتر پیاوە ئایینیەکان با ڕاستگۆبن و بوێری بکەن و چیتر بێن و لە پێناو مرۆڤ بوون و هەست و ویژدان، کاتیەتی ئەو بابەتی کۆیلایەتی و مەزهەب و فیقهی بە کۆیلە و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ لابەرن و چیتر پڕۆتیستۆ و ڕیسوای وەها بابەتێک بکەن، نەک بێن و پینە و پەڕۆ و میکیاجی بۆ بکەن و بە پاساوی نامرۆڤانە و بیانووی دژە هیومانیستانە ڕەوایەتی بە فیقهی کۆیلایەتی بدەن، سیستەمی کۆیلایەتی و فیقهی بە کۆیلەکردنی مرۆڤ، دژی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و ئەخلاق و ویژدان و مۆڕاڵی مرۆڤاتیشە و ناکرێت بە هیچ شێوەیەک لە حوجرە و قوتابخانە ئایینیەکان و لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان ڕێگە بدرێت، وەها بابەتێکی قێزەون، چیتر بێتە خوێندن و پێویست و ئەرک و ئەخلاقیشە بەتەواوی لاببرێت.

شافیعی وەکو ئاماژەم پێدا،
ڕەوایەتی بە سیستەمی بە کەنیزەکردن و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ دەدات و ژن فروشتن و بە کەنیزە کردن و سێکس لەگەڵ کردن کەنیزە، لە مەزهەب و فیقه و فیکری شافیعی و کتێبە فیقهیەکانی دا، شتێکی زۆر نۆرماڵە و مەسەلەی عەبد و جاریە و سەید.. لە فیقه و مەزهەبەکەی شافیعی و ئەو دوو سەرچاوە فیقهی و کتێبە فیقهیەی کەناوم هێنان لە بەشی پێشوو، هەردووک کتێبەکانی(الٲُم و الرسالە)، پڕیەتی لەو تەرزە بابەتانە.

لێرەوە من جۆرێک یاخی بوونم بۆ دروست بوو،
لە لایەک لەسەر یەکسانی جێندەری و فەلسەفەی هێومانیست و لیبڕالیەت و سیکۆلایزم دەمخوێندەوە، لە لایەکەیتر لە قوتابخانەی ئاینی بابەتی کۆیلایەتی و کەنیزەم دەخوێند، کەوتبوومە نێوان بەرداشی دوو بیری زۆر دژ و جیاواز،
ململانێی نێوان فەلسەفە و هزری مودێڕنێتە و فیکری ئازاد، لەگەڵ بیری مەزهەبگەرێتی و کۆنەخوازی و نەریتگەرایی و ترادیشناڵ.

هەرچەندە هێشتا بە تەواوی لە هیچیان یەکلایی نەببوومەوە، نەببوومە کەسێکی لیبڕاڵ و هیومانیستێکی تەمام عەیاری سیکۆلارست و، نەیش بە تەواوی دەستبەرداری فیقهی ئیسلامی و بیری کونەخوازی ببووم و لە ژێر کاریگەری ئیدەلۆژیای مەزهەبگەرایی و عاتیفەی ئایینی ڕزگارم ببوو. هێشتا بە تەواوی باوەری ئەوەم لە دەست نەدابوو و ئەو بوێریەم بۆ درووست نەببوو، کە بڵێم: بە هەموو شێوەیەک بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ پرۆتیستۆو سەرکۆنەدەکەم و وەها بابەتێکی نامرۆڤانە ڕەتدەکەمەوە.
وەڵێ هێدی هێدی تۆی یاخیبوون و گومان لە دڵ و دروون و مێشکم خەریک بوو چەکەرەی دەکرد.

بەو بۆنەیەوە، لە پۆلی یانزە (پێنجی ئامادەیی) بووم و لە قوتابخانەی مەلا عەبدولڵا پەلپیتانی فەقێ و قوتابی بووم.

لەوێ، کە مەزهەبی شافیعیمان دەخوێند بابەتێکی تێدابوو، بە ناوی کۆیلە و کەنیزە، من ئیتر خەریک بوو بەوەها بابەتێک قەڵس دەبووم و ویژدانم ئازاری دەچێشت و لە ناخەوە هەستێکی لیبڕاڵانەو هیومانیستە له دژی سیستەمی کۆیلایەتی دنەی دەدام بۆ شەڕکردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو سیستەم و ئەقڵیەتەی کۆیلایەتی و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ.
Seen by Shamal Ismael Kareem at Mon 3:53 AM
Shamal Ismael Kareem
جا ڕۆژێک تاقیکردنەوەمان دانا لەبابەتی فیقهی و بابەتەکە ئەو مەسەلەی کەنیزه و کۆیلەیشی تێدابوو، لەسەر ئەو بابەتە، بە فەقێکانم گووت: وەرن با نەیخوێنن، کاتێک مامۆستا هاتە ژوور، مەلا(شێخ، ئی.. بالیسانی)، پێی دەڵێین، فەقێکانیش لە خوایان دەویست شتێک کەم ببیتەوەو تاقی کردنەوەکە ئاسانتربێت، سەرەنجام هەموان ڕێککەوتین.

مەلایەکە کەسێکی زۆر ڕوو خۆش و هێمن و نوکتەباز و تا بڵێیت ڕۆح سووک و بەڕێز بوو. من زۆر زۆر لە وانەی ئەو مەڵایه مورتاح بووم و حەزم بە شێوازی وانەوتنەوەی دەکرد.

کەهات گووتمان: مامۆستا ئێمە ئەو بابەتە ناخوێنین، گووتی: چۆن شتی وا دەبێت و وادەڵێن، ئەوە فیقهی ئیسلامییە!؟ من گووتم: ئەوە هەر فیقهێک بێت نایخوێنین، ئەوە فیقهی کۆیلایەتییە، چۆن دەبێت مرۆڤ باوەڕ بە شتێکی وابکات و قبوڵی بکات مرۆڤ بکرێت بە کۆیلە و کەنیزە!؟

گووتم: ئیتر ئەوە جاران بوو، ئێستا سەردەمێکیترە، پێم گووت: مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس موفتی هەموو عیراق بوو، ئەو بابەتەی لە کتێبەکەی سەبارەت به فیقهی ئیسلامی دەرهێناوە، مەلاکە، بە حوکمی ئەوەی ماڵەشێخ بوون و هەر بە شێخیش بانگماندەکرد و فیکری تەسەوفی بەسەردا زاڵبوو، زۆر کەیفی بە مودریس دەهات، کەوام گووت: پێکەنی و زۆر کەیفی هات، گووتی: باشە بە دڵی ئێوە تەرکی دەکەین، بەو شێوەیە، بابەتی کۆیلایەتیمان ئەو ساڵە، لەو وانەیە لابرد و نەمان خوێند.

کەچوومە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و بەشی بنەماکانی ئایین، لە زانکۆی سەلاحەدین، دیسان ڕووبەڕووی هەمان بابەت بوومەوە، وەلێ ئەو جارە لەگەڵ پیاوێکی ئایینی و مەڵایەکی کۆنزەرڤاتیڤ نا، بەڵکو لەگەڵ قات لەبەر و کەسێکی ڕۆشنبیر و ئەفەندیەکی سیکۆلاریست بیر و باوەڕ و ئاییندارێکی هێمن و شێوە سەردەمی و ستایل مۆدێڕن.

لەگەڵ سەرۆکی بەشەکەمان(بەشی بنەماکانی ئایین)، لە کۆلێژی شەریعە، لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆ(د.چ.هۆرمزیار)، پیاوێک زۆر لەسەرخۆ و بەڕێز، پیاوێک زۆر زۆر ڕێزی دەگرتم و هەر به مەڵا شەماڵ بانگی دەکرم و منیش زۆر ڕێزم دەگرت.

پرۆفیسۆر.چ. هۆرمزیار، دوای ئەوەی من کۆلێژی شەریعەم تەواوکرد، ئەویش لە کۆلێژی شەریعە نەماو بوو بە (ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مەخمور) و لە فەیسبووکی پێشووم کە نەیارانی ئازادی لێیان ڕیپۆرتکردم، من و دکتۆر.چ. فرێندبووین و بیرمە ڕۆژێک گاتایەکی زەردەشتم لە واڵەکەم پۆستکرد، کۆمێنتی بۆ کردم و پێی گووتم:مەڵا شەماڵ ئاگات لەخۆت بێت، ئەو زەردەشتیانە هەندێکیان سەربە ئێرانن. منیش گووتم: بێ خەمبە دکتۆر گیان، ئەوانەی من دەیانناسم و هاوڕێمن کوردایەتی و ڕەسەنایەتییان لێدەچۆڕێت.

لە کۆلێژی شەریعە، زۆرێک لە بابەت و وانەکان بە نیسبەت ئێمەی فەقێکان، ئەوانەی لە قوتابخانە ئایینەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و حوجرەی ئایینی چووبووین دووبارە بوون و پێشووتر خوێندبوومان.
جا یەکێک لەو بابەتانەی کە دووبارە لەوێ خوێندمانەوە، ئەو بابەتی میرات و کتێبی(شرح الرحبیە)بوو، کە لە بەشەکانی پێشوو ئاماژەم پێکرد، لە قوتابخانەی ئایینی خوێندمان.
جا ئەو وانەیە لە کۆلێژ(د.چ)پێی دەگووتینەوە، ئەو ڕاستە کەسێکی ئاڕاستە سیکۆلارست بوو، وەلێ هێشتا نەیتوانی بوو لە ژێر هەندێک چەمکی ئایینی دژە سیکۆلارست و تێکەیشتنی فیقهی و کلاسیکی قورتاری بێت، یەکێک لەو مەفاهیمانە، ئەو بابەتی کۆیلایەتی و شتە بوو، ئەوەم زۆر بەلاوە سەیربوو، لە لایەک سیکۆلار و لە ناو حزبێکی نا ئایینی و سیکۆلاردا بوو، لە لایەکەیتریش، ناڵێم پشتگری سیستەمی کۆیلایەتی و فیقهی شافیعی دەکرد سەبارەت بەوە، بەڵام هەرهیچ نەبێت پڕۆتیستۆی وەها بابەتێکی نەدەکرد، جانازانم لەبەر دۆخەکە نەیدەتوانی قسە بکات و پارێز( حەزەر)ی دەکرد و خۆی لەهەندێک شت بە دوور دەگرت و نەیدەویست پرسێکی وا بووژێنێت، یان شتێکیتربوو، نازانم!

هەربەڕاستی کۆلێژی زانستەئیسلامیەکان فەزاو کەشێکی زۆر داخراو بێتامی هەبوو، سوکترین ڕەخنەت لە فیقه و مەزهەب و ڕیوایەت و کەلەپوور و مێژووی ئایین بگرتبوا، هەموان دەمیان لێ بەش دەکردیەوە و مێشیان لێ دەکردی بە گامێش، خوێندەکارەکان بەشێکی زۆریان ئیسلامگەرا و سەلەفیگەرابوون، یان لە ژێر کاریگەری ئیدەلۆژیای ئەو دوو هێزه فێندەمێنتالست و بناژۆخوازەدابوون، بۆیه زۆر ناحاڵی و وشک باوەڕ بوون.

جا لەسەر ئەو بابەتی کۆیلە و کەنیزه، دووبارە لە کۆلێژیش هەمان شێوەی قوتابخانەی ئایینی و سەردەمی فەقێیاتیم هاتمە قسه و گووتم ئەو بابەتە زۆر نامرۆڤانەیە و ناکرێت لە کولێژ بخوێندرێت، (د.چ) گووتی:ئەوە کاتی خۆی هەبووە، گووتم: ئەی ئێستا بۆ دەیخوێنین!؟
هەڵبەت لەوەندەی بڕیمانەوە و نەمان ویست درێژه پێ بدەین، چونکوو ئێمە وەکو ئاماژەم دا، زۆر ڕێزی یەکترمان دەگرت و قەت موناقەشەمان لەگەڵ یەکتری نەدەکرد، ئەگەر لەهەر بابەتێک سەت و هەشتا پلە تێڕوانینیشمان جیاوازبا.

ئەو مامۆستا بەڕێزه، چەندین جار لەناو وانە، دەیبینی من وا خەریکی موتاڵای کتێبی تری فیکری و فەلسەفیم و هیچی نەدەگووت، یان بڵێت چۆن لەوانەی من گوێم بۆ ناگریت و ئەوە بێ ڕێزیە لەکاتی وانەی زانکۆ تۆ خەریکی خوێندنەوەی پەڕتۆکی خارجی بیت، ئەو دەیزانی من لە فەقێیاتی و قوتابخانەی ئاینی هاتووم و ئەو بابەتانەی کۆلێژ بۆمن زۆربەیان دووبارەن و پێویستم پێیان نییە جارێکیتر بیانخوێننمەوە.
بۆیه هیچی نەدەگووت و جارێک کتێبێکی لەدەست وەرگرتم و گووتی ئەوە چ کتێبەکە مەڵا شەماڵ؟ کتێبێکی فەلسەفی بوو، سەیرێکی کرد و دایەوە دەستم.
Shamal Ismael Kareem
ئەوە قوناغی سێ بوو، بەسەرهاتێکی تری خۆشم هەر لەگەڵ ئەو مامۆستایەی زانکۆ و سەرۆک بەشەمان هەیه.
ئەوە من تازە هاتبوومە کۆلێژ و قۆناغی یەک بووم و هێشتا بە تەواوی لە ژێر کاریگەی ئیدەلۆژیا و هزری ئیسلامی سیاسی و عاتیفەی ئایینی و کۆمەڵێک تێگەشتنی سادە سەتحی و مناڵانەی ئیسلامگەراکان ڕزگارم نەبووبوو، هێشتا ڕقم لە عەلمانیەت دەبوویە و جیهانگیریم بە پیلانی جولەکە دادەنا.

جا لە قۆناغی یەک بووین(د.چ) بابەتێکی پێدەگووتین باسی جیهانگیری و شت بوو، بە داخەوە ناوی کتێبەکەم باش بیرنەماوە، کەکرابوویە میتۆدی خوێندن لە کۆلێژی شەریعە، (موناقەشەی عیلمی)بوو، هەڵەنەبم ناوێکی لێ بوو.

نیوەی ساڵ بوو، کۆتایی ساڵ بوو، باشم بیرنەماوە، تاقیکردنەوەکی زارەکیمان دەکرد لەسەر بابەتەکە، خوێندەکارەکان، هەموومان لەبەر دەرگا وەستابووین، دانەک دەچوو ژوورەوە و (د.چ) لێی دەپرسی فلان شتە چییە؟ خوێندەکارەکە وڵامی دەدایەوە و دەهاتە دەر، نۆرەی من هات، چوومە ژوور، لێی پرسیم:گڵۆباڵیزیشن(عەولەمە) چییه؟
یەکسەر بیر بیرکردنەوە سێ و دوو گووتم: ئەمریکا!
چاوی تێ بڕیم و بەسەر سڕمانەوە سەیرێکی منی کرد و گووتی یانی چۆن!؟
دووبارە گووتم: یانی ئەمریکا! هاهاها
گووتی تەواو بڕۆ.




بۆچی گەلان خەبات لە پێناو کۆیڵایەتی دەکەن ڕێک وەک ئەوە وایە ئازادی بێت؟… زانا رەزاق

پێش وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە دەکرێ یەکێک لەوشەکانی هەلبژێرین شیکردنەوەی بۆ بکەین، ئەویش (خەباتکردن) دواتر بێینە سەر پرسیارەکەی سەرەوە ئەمەش بۆ ئەوەی نووسینەکە ڕوونتر بێتەوە .

خۆی خەباتکردن بریتیە لەوەی کە کۆمەلێک کەس لەسەر خالانێک ڕێکدەکەون خەباتی بۆ دەکەن هەولی بەدەستهێنانی دەدەن ، دواتر ئەو کەسانە کۆمەلێک کەسی تر بەشێوەی جیاواز جیاواز لەخۆیان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر بتوانن بگەنە ئەو خال و بنەمایانە ،پاشانیش چونکە کاتێک خەباتکردنت شیکردەوە ئەوا دوای ئەمە ئەوەی ترت بۆ ئاسان دەبێت یان بڵێین بۆچی گەڵان خەبات دەکەن؟

یەکەم چونکە خەبات کردن بۆ ڕزگاربوونە لەچەوساندنەوە و ستەم و زۆرداری یان بەشێوەی تر
بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و ئازادی و دادەپەروەرییە ،یان بە شێوەی تر بۆ مافەکان و بەشێوەیەکی گشتی بۆ ژیانێکی نوێ یان کۆمەلگەیەکی نوێیە.

دوای ئەوەی بەشێوەیەکی کورت و پوخت وەڵامی خەباتکردنمان دایەوە لێرەش دێینە سەر پرسیارە ناونیشانەکە و سەرەکیەکە

یەکەم چونکە ئەو ڕێگایە یان ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێکدەکەون ئەوان بۆ ئەوە هەول دەدەن یانی ئەوان ئەوە بە ئازادی دەزانن ،یان بڵێن ئەوە ڕێگا ڕاستەکە دەزانن.

دووەم چونکە ئەوان وا دەزانن تەنیا ئەوە هەیە شتێکی تر باشتر لەوە پێیان ئاشنا نەبووە ،یانی بەشێوەی تر چونکە هۆشیاریان تەنیا ئەو ئاستەیە.

سێیەم چونکە مرۆڤانێکی زۆر لەگەل هاوبیری خۆیان هەست بەئازادی دەکەن چونکە بیری تر لەگەلیان وانیە.

چوارەم چونکە لە کۆمەلگاکاندا سیستەمەکە هی هەمووان نیە کاتێکیش هی هەمووان نەبێ ئەوا هەر یەکەیان لەسەر حکوم و دەسەلات بێت ئەوا ئەوان خۆیان بە ئازاد دەزانن ، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی لەسەر حوکم نین ئەوان خۆیان بە ئازاد نازانن بۆیە وا دەزانن تەنیا بەرامبەریان ڕێگرە بۆیان .

پێنجەم چونکە خەبات بۆ ژیانێکی باشتر دەکرێت و چارەنووسی نادیارە نادیاریش بەو مانایەی کە ئایا ئەو شتانەی خەباتیان بۆ دەکەن دێتەدی یان تەنیا قسەیە هەروەکو ئەو مرۆڤە کۆچەریانەوان کاتێک بۆ ژیانێکی باشتر ڕێگایەکی دوورو درێژ دەبڕن و چارەنووسیان نادیارە نازانن پێی دەگەن یان نا.

شەشەم وا دەزانن ئەگەر گوێڕالی سەرکردەی خۆیان بن ئەوا ئەوان ئەوە بە چاکە و ڕاست دەزانن بۆیەش لادان لێی بەخراپە و هەلە دەزانن, بێگومان بۆ وەڵامدانەوەی ئەوە دەکرێ خالانێک هەبێ چونکە خودی خەبات کردن تایبەت نیە بە مافی گەلێک ،یان کەسانێک لەنێو کۆمەلگا یان هەر شتێکی تر ،بەلکو گشتگیر و گشتیە یانی بۆ هەموو مرۆڤەکانە لەنێو مرۆڤەکانیش بۆ هەموو ڕاو بیروبۆچوونەکانە دواتر تێکەلی کردنی هەمووان لەنێو هەموواندا هەر لەسەر ئەوەش ئازادی گشتی دروست دەبێ یانی ئازادی گشتی کۆکەرەوەی هەموو ئازادییە تاکەکانە .

تێبینی و سەرچاوە ئەو پرسیارە کە ناونیشانی نووسینەکەیە لە کتێبی لەبارەی چەمکی دەولەتی مەدەنیەوە ، نووسەر هاشم سالح ،وەرگێڕ ئەردەڵان عەبدولڵا ، چاپخانەی سەردەم سلێمانی، لەچاپکراوەکانی دەزگای پەخشی سەردەم 2012 ، زنجیرە کتێبی گیرفانی ژمارە 120

پرسیار و ناونیشانی نووسینەکەش لە لاپەڕە 14دایە




ئێران.. ئاڵترناتیڤ و تایبەتمەندییەکانی و گەرەنتی ڕاستەقینەی دواڕۆژ!… عەبدولڕەحمان گەورکی

تێڕوانینێک بەسەر دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە ئێران
عەبدولڕەحمان گەورکی, نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی

سەبارەت بە ئێران ساڵێکی تایبەتمان لە بەرە. چونکە رووبەڕووبوونەوەی خەڵک و موقاومەتی ئێران دژ بە حکوومەتی ئێران پێی ناوەتە قۆناغی کۆتایی خۆیەوە. راپەڕینە جەماوەرییەکانی دژ بە کابینەی (ئیبراهیم رەئیسی)، کە لە نێو خەڵکی ئێراندا بە “جەللادی ٦٧” ناسراوە، “بەربڵاو” و لەوەش گرنگتر “بەردەوام” بووە. هاوکات، موقاومەتی ئێران وەک تاکە “بەدیلی دێموکراتیک” بەرانبەر بە حکومەت، چالاکییەکانی خۆی لە پانتایی و بەردەوامییەکەیدا زیاتر کردووە و ئەم دووانە، بازنەی لەسەر مانەوەی دەسەڵاتی ئاخوندی بەرتەسک کردووەتەوە. هەر وەک شاهیدی ئەوەین کە دیکتاتۆری دەسەڵاتدار، لە هەنگاوێکی سەیر دا(!)، پاشماوەی دیکتاتۆری پێشووشی هێناوەتە مەیدان بۆ هاوکاریکردنی!
رۆژی دووشەممە 26ی بانەمەڕی ئەمساڵ (1401کۆچی خۆری)، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا سەردانی ئەلبانیای کرد و چاوی بە موجاهیدینی خەلق کەوت لە ئەشڕەفی3 و لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران کۆبووەوە. ئەم دیدار و کۆبوونەوەیە لە لایەن کۆماریخوازێکی دیار و کاریگەر، کە تا مانگی ژانویەی ٢٠٢١ وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە، لە هاوکێشەکانی پەیوەست بە ئێراندا جێگەیەکی تایبەتی بە خۆی بەخشیوە. پۆمپیۆ وێڕای ئاماژەدان بەوەی “حکومەتی ئێران لە لاوازترین خاڵی خۆیدایە” وتی: “سەرەڕای ئەو هەموو دەسەڵاتەی هەیەتی، پێویستە ئەمریکا داوای هاوکاری بکات لە موقاومەتی ئێران بۆ ئەوەی رووبەڕووی حکوومەتی تاران ببێتەوە”.
پۆمپیۆ وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەو راستییە کە “ئێمە وەک گروپێکی ناسراوی سیاسیی راستەقینە لە واشنتۆن و جیهاندا پێویستمان بە ئێوەیە”، وتی: “بۆ راستکردنەوەی سیاسەت بەرانبەر بە ئێران، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ لە کۆشکی سپیدا دەسەڵاتدارە” حکومەتی ئەمریکا پێویستی بەوەیە کە پەیوەندیی هەبێت لەگەڵ موقاومەتی ئێران و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی ئامادەبوونم لە ئەشڕەفی3″.
منیش ئەم رستەیە لە پۆمپیۆ بە قەرز وەردەگرم، کە وتی: “زۆرێک لە ئێمەی رۆژئاوایی دەزانین کە دەبێ فێڵێکی رژێمی ئێران وەلا بنێین کە گوایا لە ناو دەسەڵاتی ئێراندا شتێک هەیە بە ناوی میانڕەو. سەرکوتکردنی شۆڕش ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت. هێزەکانی موقاومەت لە ناوخۆی ئێران لە هەموو کاتەکانی پێشوو بەهێزترن”.
وا دیارە ئەو رەوتەی بەڕێز پۆمپیۆ نوێنەرایەتی دەکات و شەخسی خۆی، شارەزایەتییەکی تەواویان هەیە لەسەر دۆخی سیاسی ئێستای ئێراندا و زۆر باش دەزانن کە دەبێ چی بکەن و چ هەنگاوێکی گرنگیان بەم ئاراستەیەدا هەڵگرتووە. چونكه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ هێڵێکی سیاسی و ستراتیژێكی نوێ و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یە به‌ ئاڕاسته‌ی دروستدا بەرەو داهاتووی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
بە پشت بەستن بەم سیاسەت و ستراتیژە و لە هەڵکشانێکی دیکەی رووداوەکانی تایبەت بە ئێراندا، دەبینین کە (مایک پێنس)، جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا (تا مانگی ژانویەی 2021)، سەردانی ئەلبانیا و بارەگای سەرەکیی موقاومەتی ئێرانی لەو وڵاتە(واتا ئەشرەف ٣)کرد. مایک پێنس لە دیدارەکەیدا لەگەڵ خاتوو مریەم رەجەوی وتی: “شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە لێرە لە (ئەشرەف ٣) لە ئەلبانیا بم کە تیایدا بڵێسەی ئازادی لە ئێران بەردەوام و بە باشی دەدرەوشێتەوە. من زیاتر لە (5000) میل لە ماڵەکەمەوە لە ئیندیانا لە ئامریکا دوور کەوتوومەتەوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لێرە بم. چونکە ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە. گەلی ئەمریکا لەگەڵ ئێوەدایە. ئەوان پشتگیری لە ئامانجەکەتان دەکەن بۆ دامەزراندنی کۆمارێک لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی ئایین و دەوڵەت، دیموکراسی و نائەتۆمی، کە دەسەڵاتەکانی لە ئیرادەی خەڵکەوە وەردەگرێت.
مایک پێنس کە لەوانەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ببێتە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە نێو ئاپۆڕای موجاهیدیندا وتی: “ئێمە لە تەنیشت خەڵکی ئێراندا وەستاوین. ئەم دەسەڵاتەی ئێستای ئێران هەمیشە دەیەوێت ئەم جیهانە هەڵخەڵەتێنێت تا پێیان وابێت هیچ ئاڵترناتیڤ و بەدیلێک نییە بەرامبەریان، بەڵام ئاڵترناتیڤ هەیە. ئەم ئاڵترناتیڤە بە باشی رێکخراوە و بە تەواوی لێهاتووە و لەلایەن خەڵکەوە پشتیوانی دەکرێت، و خاتوو (مریەم رەجەوی) سەرۆکایەتی دەکات”. پێنس هەروەها وتی: “رژێمی تاران دەیەوێت جیهان هەڵخەڵەتێنێت کە خۆپیشاندەران و راپەڕینکاران لە ئێران خوازیاری گەڕانەوەی دەسەڵاتی (دیکتاتۆری حەمەرەزاشا)ن. بەڵام دەمەوێت گەرەنتی ئەوەتان پێ بدەم کە ئێمە بە درۆکانیان هەڵناخەڵەتێین”.
مایک پێنس لە بەشێک لە وتارەکەیدا وتی: “بەداخەوە پشتیوانیکردنی لاوازی ئیدارەی ئۆباما و بایدن لە راپەڕینەکانی ئێران و خۆ بە دوورگرتنیان لە لە گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ پشتیوانیکردن لە راپەڕینی خەڵکی ئێران، وای لە کاربەدەستانی رژێمی دیکتاتۆری ئێرانی کرد تا زیاتر لە جاران ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان سەرکوت بکەن. بەڵام چرای هیواخوازی بۆ ئێرانی ئازاد هەرگیز ناکوژێتەوە. ئەم راستییە ئێستا لە جاران روونترە بۆ ئێمە کە ئەمڕۆ لێرەین لە ئەشرەف3. چونکە من ئەوە لە سیمای هەر یەک لە ئێوەدا دەبینم و ئەو توانا و متمانە بەخۆبوونەی لە رووخسارتاندا دەبینم ئەوەم پێ دەڵێن کە خەڵکی ئێران رۆژێک ئازاد دەکرێن”.
بەڕێز پێنس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “داوا لە ئیدارەی بایدن دەکەم لە تەنیشت خەڵكی ئێراندا بوەستێت و لە هەموو دانوستانەکانی ئەتۆمی لەگەڵ (ڕژێمی) تاران بکشێتەوە و پشتیوانیکردنی خۆی لە ئۆپۆزسیۆنی رێکخراوی ئێران رابگەیەنێت. توندوتیژی و دڕندەیی رێژیمی ئێران بەڵگەی ئەو راستییەیە کە ئەم رێژیمە لە جاران لاوازترە. گەورەترین نیشانەی لاوازی رێژیمی ئێران، دەستنیشانکردنی (ئیبراهیم رەئیسی)یە وەک سەرکۆماری حکومەتی ئێران. تاوانەکانی ئیبراهیم رەئیسی بێ سزا نامێننەوە و دەبێت وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکرێت. هیچ دەسەڵاتێکی ستەمکار ناتوانێت بۆ هەمیشە بمێنێتەوە. لەناو دڵی هەموو مرۆڤێکدا ئاگرێکی نەکوژاوە هەیە کە بۆ رزگاری دەسوتێت”.
ئەم دوو دیدار و کۆبوونەوە مێژوویی و گرینگە، کە هاوکاتن لەگەڵ پەرەسەندنی راپەڕینە جەماوەریەکان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێراندا، ناهاوسەنگی رێژیمی زۆر زیاتر کردووە و ئاسۆێکی روونی خستۆتە بەردەم خەڵک و موقاومەتی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چونکە “سیاسەتی سازشتکردنی رۆژئاوا” لەگەڵ رژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێران، لەمپەڕێکی زۆر گەورەی خستۆتە سە رێگای گۆڕانکاری لە ئێران. دەکرێت ئەم دیدار و کۆبوونەوە و بەسەرکردنەوانە، وەک سەرەتایەک بەرەو کۆتاییهاتنی سیاسەتی سازشت و موداراکردن لەگەڵ رژێمی ئێران سەیر بکریت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوو دیدار و کۆبونەوەیە، هەڵگری په‌یامگەلێکی گرینگن دەرباره‌ی بارودۆخی ئێران، به‌ڵام لەبەر ئەوەی هاوکاتە لەگەڵ (گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران) زۆر گرینگن. ئەم گردبوونەوەیە لە 23ی تەمموزی 2022 بە شێوەی حزووری و ئۆنلاین دەست پێدەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. لەم گردبوونەوەیەدا، بە ئامادەبوونی سەدان کەسایەتی و پەرلەمانتار و شاندی وڵاتانی جیاجیا لە پێنج کیشوەری جیهانەوە و هەروەها بە ئامادەبوونی خاتوو مریەم رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی موقاومەتی ئیران بەڕێوە دەچێت و دوایین پێشهات و رووداوەکانی پێوەندیدار بە ئێران باس دەکریت.
کاردانەوەکان!
دوابەدوای دوو گەشتە گرنگ و مێژووییەکەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا (تا مانگی یەکەمی ٢٠٢١) بۆ ئاڵبانیا و “ئەشرەف ٣” و دیدار لەگەڵ خاتوو (مریەم رەجەوی)، شاهیدی شەپۆلێکی کاردانەوە بووین لە لایەن هێز و ڕەوتەکان و بە تایبەت لە لایەن ڕژێمی دەسەڵاتداری ئێرانەوە. شەپۆلێک کە پێش هەر هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیەک، ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێوەند لەگەڵ ئێراندا. رق و تووڕەیی رژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێران لە لایەک و لە لایەکی دیکەشەوە، دڵخۆشی و خۆشحاڵبوونی خەڵک و لایەنە جەماوەرییەکان. ئەوەی سەرنجڕاکێشە، هەڵبەز دابەز و هات و هاواری لایەنانێکە کە لە ژێر دروشمی جیاوازدا، خۆیان بە ئۆپۆزسیۆنی ئەم رژێمە دادەنێن!
رووداوەکانی هەردوو دیوی سنوورەکانی ئێران، بەڵگەی ئەو ڕاستییەن کە حکومەتی دیکتاتۆری ئێران لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە و بزووتنەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک و بە تایبەت چالاکیی یەکینەکانی شۆڕش (کانون های شورشی) لەناوخۆی ئێراندا و درەوشاوەیی موقاومەتی ئێران لە لوتکەی هێز و گەشەسەندندایە.

ئاڵترناتیڤی دیموکراتی و ڕاستەقینەی ڕێژیمی ئێران
دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانە بە شێوەیەکی بەرچاو تیشک دەخەنە سەر تاکە بەدیلێکی دێموکراتیکی دژ بە ڕژێم (واتە ئەنجومەنی نیشتمانیی موقاومەت). لەم ساڵانەی دواییدا و بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردوودا، هەوڵێکی زۆر درا لەلایەن دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران و هەندێک کۆڕ و کۆمەڵی سازشتکار لە ڕۆژئاوا، بۆ لادانی ڕێڕەوی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی ئێران و لەناوبردنی (یان لانیکەم پەکخستنی) ئەم ئاڵترناتیڤە . لە ناخی ئەم جۆرە هەوڵانەدا، پێویستە پەنجە بخرێتە سەر پرۆژەیەک کە وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، بە دزەکردنە ناو ڕیزەکانی راپەڕینکاران لە ناوخۆی ئێران و بەرزکردنەوەی درووشمی “ڕۆحی ڕەزا شا شاد بێت” دەستی پێکردبوو و بۆ ئەم پرۆژەیەش، پاشماوەی دیکتاتۆریەتی پێشوویشی خستە خزمەت خۆیەوە لە دەرەوەی ئێراندا. مەبەستی سەرەکی ئەم کارە بریتی بوو لە هێشتنەوە و مانەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری لە ئێران!

تایبەتمەندیی بەرچاوی ئاڵترناتیڤ بۆ ئێران و ناونیشانەکەی!
تا ئێستا زۆر شت دەربارەی تایبەتمەندییەکانی بەدیلێک بۆ ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران وتراوە و دەتوانرێت زیاتریشی بۆ بگوترێت. بەڵام ئەوەی دەکرێ وەک گرنگترین تایبەتمەندی ئاماژەی پێبدرێت، “مێژووی هەبوونی و مانەوەی و خۆڕاگریی بەدیل”ە، کە تایبەتمەندییەکی ناوازەی (ئەنجومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران)ە، وەک درێژخایەنترین هاوپەیمانی سیاسی لە مێژووی ئێراندا. بە تایبەت کە “سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران” ئەندامی ناوەندییەتی، و خاوەن مێژووی خەبات و تێکۆشانە بەرانبەر بە دوو دیکتاتۆرییەت و تێپەڕبوونی بە ناو گەلێک ڕووداو و تاقیکردنەوەی مێژوویی خوێناوی و تێچووی زۆریشی بۆ داوە. بەجۆرێک کە بارودۆخی ئێران بە هەر ئاراستەیەکدا بڕوات، ئەم هێزە ڕێگای بە ڕووی ئاڵترناتیڤە دەستکرد و ساختەکاندا(!) داخستووە و ئایندەی ئێرانی لە بەرژەوەندی گەل و نیشتماندا مسۆگەر کردووە!

گەرەنتی بۆ دواڕۆژی ئێرانێکی ئازاد!
جگە لە ڕابردوویەکی گەش و تێپەڕبوونی سەرکەوتووانەی بە ناو زۆرێک تاقیکردنەوەی هەناسەبڕ لە مێژوودا و لە ناخی خەباتی دژ بە دیکتاتۆرییەتدا، کە دەتوانێت نیشاندەرێکی باش بێت بۆ هەڵسەنگاندنی هێزێکی ڕەسەن و خۆڕاگر و سەقامگیر لە کۆمەڵگادا، ئەم هێزە دەبێت خاوەنی بەرنامەی جیدی و پلانی ڕوون بێت بۆ داهاتوو. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە، موقاومەتی ئێران ستراتیژیی خۆی لەسەر ڕووخاندنی ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئاخوندی راگەیاند و باجێکی قورسیشی بۆ دا. بە واتایەکی تر، تاکە هێزی گۆڕەپانەکەیە کە هەرگیز لە ستراتیژەکەی و لە دروشمە سەرەکییەکەی خۆی، واتا “نە شا و نە ئاخوند” لای نەداو و نەخشە رێگا و رێبازە گشتییەکەی بریتی بوو لە رەتکردنەوەی دیکتاتۆرییەت لە ئێراندا، بە ئێستایشەوە.
بە ڕەچاوکردنی بەڵێن و قوربانیدانی بێسنوور و بۆ گەرەنتیکردنی پلان و سیاسەت و پڕۆژە ڕاگەیەندراوەکانی موقاومەت بۆ ” ئێرانی ئازادی دواڕۆژ”، پێویستە پەنجە بخرێتە سەر پلاتفۆرمی ١٠ خاڵیی خاتوو مریەم ڕەجەوی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەم ئەنجوومەنە. پلاتفۆرمێک کە لە لایەن زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و پاڵپشتیکردنی بەشێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی لەگەڵدایە. لەم پلاتفۆرمەدا جەخت لەسەر ئازادییەکان، مافەکانی ژنان، مافەکانی نەتەوەکان، جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت، پێکەوەژیان و ئاشتی لەگەڵ وڵاتان و بەتایبەت وڵاتانی دراوسێی ئێران و هەروەها ڕەتکردنەوەی چەکی ناوکی کراوەتەوە.
پێوەرەکانی ئاڵترناتیڤ و پرسی ڕۆژی سیاسەت لە ئێران
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی بەرفراوان دراوە لە لایەن هەندێک لە دەوڵەتانی سازشتکار بۆ هێنانەکایەی بەدیلێک بۆ ئەم ڕژێمە. بەڵام نەبوونی شەرعیەتی جەماوەری و ئامانجە دژە نەتەوەییەکانیان و بە تایبەتی هەبوونی تاڵترناتیڤی راستەقینە و دێموکراتیک، واتە ئەنجومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران، هەموو ئەم هەنگاوانە شکستیان هێنا و نەیانتوانی لە ئیعتباری جەماوەری و جیهانی بەهرەمەند بن.
ئیدیعاکارانی ئەم جۆرە ئاڵترناتیڤانە و هەروەها ئەوانەی دەڵێن “هیچ ئاڵترناتیڤێک بۆ ئەم رژێمە نییە”، ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە. ئەوان خوازراو و نەخوازراو، دەیانەوێت “دیکتاتۆرییەت” لە ئێراندا بپارێزن. بەڕێز مایك پێنس، لە وتارەكەیدا لە (ئەشرەف 3) و لەناو ئاپۆرەی موجاهیدیندا وتی: “ڕژێمی ئێران دەیەوێت خەڵك هەڵخەڵەتێنێت، کە گوایا خەڵكی ئێران خوازیاری گەڕانەوەی “دیكتاتۆرییەتی شا”ن. ئێمە بەو درۆیە گێل نابین کە دەڵێت دیکتاتۆرییەتی شا، جێگەی ئەم دیکتاتۆرییەتە بگرێتەوە. دەسەڵاتی ئێران دەیەوێت جیهان هەڵبخەڵەتێنێت کە باوەڕی بەوە هەبێت کە هیچ ئاڵترناتیڤێک بۆ دۆخی ئێستا هەبوونی نییە. بەڵام ئاڵترناتیڤ بوونی هەیە و بە باشیش ڕێکخراوە و بە تەواوی کارامەیی هەیە و لەلایەن خەڵکەوە پشتیوانی دەکرێت. هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ لە ئەشرەف ٣ گردبوونەتەوە و جێگەی ئومێدن بۆ خەڵکی ئێران”.
دوا وتە!
ئەو پێشهاته گرینگ و گەورانەی تایبەت بە ئێران و موقاومەتی ئێران رووی داوە لە ماوەی چەند ساڵ و مانگی رابردوودا، تیشت دەخەنە سەر چەند پەیامی روون و لەوانە:
رژێم لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە و هێنانە سەرکاری “ئیبراهیم رەئیسی” وەک “سەرۆك كۆمار” گەورەترین هەڵەی حیساباتی (عەلی خامنەیی)یە و نیشانەی بن بەست و چەقبەستوویی تەواو و لاوازبوونی رژێمە لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكاندا.
سیاسەتی سازشتکردن و نەرم و نیانیی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە ڕژێمی ئیران شکستی هێناوە و هەبوونی ڕەوتێک بە ناوی “سەڵتەنەتخوازی لە کۆمەڵگای ئێران”دا بێ بنەمایە.
موقاومەتی ئێران وەک “تاکە ئاڵترناتیڤی ڕاستەقینە و دێموکراتیک” و “ڕێکخراو و پێکهاتوو” دژ بە ڕێژیمی ئێران توانیویەتی بەسەر زۆر ئاستەنگەکاندا زاڵ بێت و پلاتفۆڕم و سەکۆیەکی ڕوون و کردەیی بێت بۆ داهاتووی ئێران، کە زۆرینەی خەڵکی ئێران و بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی جیهانیش پشتیوانی لێدەکەن.





شانۆنامەی رۆژی شکۆمەندی گۆڕهەڵکەن… نووسینی: سۆسانا رۆتۆنیان

1

 وەرگێڕ: ئەندەرنیک خاچۆمیان

وەرگێڕانی لە فارسییەوە بۆ کوردی: ڕەحمان عەزیزی

1

سۆسونا هارتۆنیان لە ساڵی 1٩٦٣ لە شاری »ئیرەوان« وەاڵتی ئەرمینیا لەدایکبووە. دەرچووی بەشی ئەدەبی

»زانکۆی دەوڵەتی خاچاتور ئابوویان« بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان بووە و کۆمەڵە چیرۆکەکانی لە کتێبێکدا بە ناوی

“نەمربوون” باڵوکراوەتەوە. توانیویەتی خەاڵتی ئەدەبی بەناوبانگی “»ئاودیك ئیساهاكیان«” بۆ خۆی بەدەستبهێنێت.

ئەم شانۆگەرییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠1 لە ژمارەی سێیەمی شانۆنامەنووسی تایبەتمەند “دراما دۆرگیا”

باڵوکرایەوە…

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن…




تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا..٤… شەماڵ بارەوانی

بەشی چوارەم/

لە بەشی سێیەمدا باسمان لەوەکرد، کە سەعدی (کوڕی عوبادە)، بەهۆی ئەوەی خۆی بە شایەنی جێ نشینی پەیامبەر دەزانی و دوای ئەوەی ڕێگری لێکرا و نەکرا بە خەلیفە، دانی بە خەلافەت و جێهێنشینی ئەبوو بەکری سدیق دانەنا، سەرەنجام لەسەر ئەوە، بە بڕیاری عومەری کوڕی خەتاب و لەسەر ڕسپاردەی ئەو، لە لایان کەسێکەوە، سەعد تیرۆر دەکرێت،
هەڵبەت عومەر خۆیشی دواتر تیرۆر دەکرێت.

تیرۆرکردنی خەلیفەی موسڵمانان( عومەری کوڕی خەتاب)، لە سەردەستی فەیرۆزی دەیلەمی (أبو لٶلٶە مەجوسی-مەگوسی)ی زەردەشتی به ڕەگەز کورد.
کە کۆیلە و دەست بە سەرداگیراوی (موغەیرەی کوڕی شوعبە)بوو.

لە تۆڵەی کەوتنی ئیمپڕاتۆریەتی ساسانیە بە ڕەگەز کوردەکان لە سەردەستی عەرەبەکان بوو، نووسەر باس لەوە دەکات، کە ئەبوو لوئ لوئە بە شەش خەنجەر، یان سێ، وەکو چیرۆک و گێڕانەوە تر هەیە دەڵێت سێ خەنجەربوو، وەک ئاماژەیەک بۆ تۆڵە و هێمایەک بۆ دروشمەکەی ئایینی زەردەشتیەت(بیری چاک، کرداری چاک، ڕفتاری چاک) و مانەوەی ئایینەکە و خۆڕاگری زەردەشتیەکان، کە ئایینی فەیرۆزی دەیلەمیش بوو.

نوسەر لەوە دەدوێت، کە چۆن لە شاری مەدینە، کاتێک فەیرۆز کچان و ژنانی هاوئایین و هاو زمانی خۆی دەبینێت، وەک چۆن خۆی کراوە بە کۆیلە، ئەمانیش کراونەتە کەنیزە، دڵی قرچەدەکات و ئاهو ئەفسوس دەکێشێت و بە چاوی پڕی لە فرمێسک و گەرووی پڕ لەگریانەوە، دەست بەسەر سەری ئەو منداڵانە دادێنێت، کە عەرەبەکان لە شاڵاوی فتوحات(داگیرکاری)دا،
لە گەڵ دایکەکانیان، کردوویانن بە کەنیزە و دەستکەوت، لە دوای داگیرکردنی خاکی کوردەکان و کەوتنی ئیمپڕاتۆری ساسانیەکان، لەگەڵ خۆیان هێناویانن.

پاشان نوسەر باس لە تیرۆرکردنی (علی کوڕی ئەبی تاڵیب)دەکات لە سەردەستی گرووپی خەواریجەکان، ئەو خەواریجانەی کە خەلیفەی سێیەم(عوسمانی کوڕی عەفان)یان کوشت و عەلی یان کرد بە خەلیفە لە شوێنیدا، دواتر دووبارە ئێستا وا خۆیشی دەکوژن و تیرۆری دەکەن!

خەواریجەکان، پیلانێک دادەڕێژن تاوەکو موعاویەی کوڕی سوفیان و عەمری کوڕی عاس و عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب لە یەککاتدا، پێکەوە تیرۆربکەن، وەلێ پیلانی تیرۆرکردنی موعاویە و عەمر شکست دێنێت و سەرناگرێت، تەنها عەلی دەکەوێتە داوە و تیرۆردەکرێت.

ئینجا عەلەوی باس لە تیرۆرکردنی(مالیکی کوڕی ئەلئەشتەر)، قوربانی ناکۆکی نێوان عەلی و موعاویه،
سەرکردەی چەکدار و شیعە و لە بەرە و لایانگری عەلی کوڕی تالیب و نەیارو دژی موعاویەی کوڕی سوفیاندەکات.

ئەو پیاوەی عەلی بۆ پۆستی والیێتی ویلایەتی میسر ڕایسپارد و لە دژی ئەم بڕیارە عەلی، لە لایەن موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان و بە پیلانی ئەوەوە و لە ڕێگەی ژەهراوی کردنی خواردنەکەیەوە تیرۆرکرا.




شکستی سەدر یان سەرکەوتنی؟… زانا رەزاق

 ئەوانەی سەرکردەی سیاسین یان ڕاهێنەری تۆپی پێن یان هەر کار و پیشەیەكی ترن کە مڵملانێی تێدایە، کۆمەلێک پلان ، ئامراز،  تەکتیکی هەیە بۆ ئەوەی هەر یەکەیان لە کاتی پێویست بەكاری بێنێ‌ بەڵام دەبێ ئەو سەرکردەیە یان ئەو ڕاهێنەرە بەشێوەیەک پلانەكانی  بخاتەڕوو کە نهێنیەكانی ئاشکرا نەبێت، چونکە بە ئاشکرابوونی دەكەوێتە ژێر فشارێكی دەروونی و دوور نییە بیدۆڕێنێ‌ یان شكست بهێنێ‌، بۆیە پێویستە ئەمە بە کۆمەلێک پلان و ئامراز یاری بکات هەندێکجاریش پێویستە لەنێو یارییەکانی کارتی زۆر زۆری هەبێت  بەو مانایەی لە نێو تیمەکەی تیمی تری هەبێت یانی کۆمەلێک تیم لە نێو تیمێک ، هەر لەسەر ئەو بنەمایە کۆمەلێک پلان لەنێو پلانێکدا …

 سەدر کەسێکە زۆر بە باشی سایکۆلۆژیای خەلکی خۆی خوێندۆتەوە دەشزانێ چ کاتێک چی دەڵێت و چ کاتێک چی دەکات، خۆی ئەوە گرنگە گرنگتر یاری کردن و سەرکەوتنە بەسەر لایەنی بەرامبەر بەڵام گرنگتر ئەوەیە بەرامبەر و نەیاری خۆی بخوێنێتەوە، لێرەدا پلانەكانی ئاشكرا دەبن و نەیتوانیوە نەیارەكانی هەڵسەنگێنێ‌ لە كاتێكدا ئەوان وڵاتە هەرێمایەتیەكان یاریان پێدەكەن و پلانیان بۆ دادەنێن، بۆیە هیچ کات هێندەی ئێستا ئامراز و پلانەکانی سەدرکەشف نین دواتر هێزێکە وەک هێزەکانی بەرامبەر نەیتوانیوە ئەوان بخوێنێتەوە، خوێندنەوەش بەو مانایەی کە چی ئەوان تەسلیم دەکات یان ڕایاندەوەستێنێت و لە جولەیان دەخات ،هەروەها هێزێکە وەکو هێزەکانی بەرامبەر هێزی پشتیوانی دەرەکی وەکو ئەوانەی بەرامبەریشی بەهێزنین کە پلان و بەرنامە و تەکتیکیدا بۆیە شکستی خواردووە، لەجیاتی بەرامبەر تەسلیم بەخۆی بکات  بەناڕاستەوخۆ ئەو تەسلیمی ئەوان بووە .

لەکۆتاییدا هەروەک چۆن لە پێکهێنانی حکومەت  شکستی خوارد ئەواش لەوەش شکست دەخوا

16 7 2022




هه‌ولێر، دوای به‌جێ هێشتنی بابلۆ… حه‌یده‌ر عه‌بدولڕحمان

دواجار هه‌ولێر دوای بیست و پێنج رۆژ له‌ئامێز گرتن، ( بابلۆ) گه‌ردن ئازایی له‌خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كرد.
دوای ئه‌و به‌جێ هێشتنه‌، سه‌ر له‌نوێ دیسان، په‌رده‌یه‌كی خامۆش، شانۆكانی هه‌ولێر داده‌پۆشێته‌وه‌.
هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست و پێنج ڕۆژه‌دا دابوو، ڕۆژانه‌ شانۆكارانی هه‌ولێرم له‌نێو ئاپۆرای بینه‌رانی هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م مایكی په‌یجه‌كه‌ی بابلۆ ده‌بینی، كه‌ چۆن ده‌كه‌وتنه‌ به‌ر مه‌دح و سه‌نای نمایشه‌كه‌ی بابلۆ، بێ ئه‌وه‌ی بۆ تۆزقالێكیش هه‌ستیان به‌ته‌نگه‌تاوی خۆیان كردبێ به‌وه‌ی، كه‌ چۆن شانۆكارانی شارێكی تر، له‌شاره‌كه‌ی ئه‌واندا نغرۆی چه‌پڵه‌ ده‌بن، كه‌چی خۆیان زه‌مه‌نێكی دوورو درێژه‌ له‌ئاست خواستی بینه‌رانی شاره‌كه‌ی خۆیاندا ده‌سته‌پاچه‌و بئ ده‌سه‌ڵاتن.
له‌كاتێكا هیچیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و واقیعه‌ تاڵه‌ی شانۆ به‌ده‌ر نین كه‌ له‌و شاره‌دا ڕوو ده‌ده‌ن.
بابلۆ هه‌قیقه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی هه‌ولێری وه‌ك خۆی نیشاندا، شارێك ته‌ژی له‌كولتوورو هه‌ستیار له‌شارستانیه‌ت و لێواو لێو له‌ئاشقانی شانۆ، به‌ڵام بئ كه‌س له‌كاركردندا.
بابلۆ ڕۆیشت…
به‌ڵام به‌هه‌قیقه‌ت به‌هیوا نین جارێكی دیكه‌ (بابلۆ) بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ جارێكی تر ئێمه‌ بخاته‌وه‌ پێكه‌نین..
چاویشمان له‌وه‌ نیه‌ ماكینه‌ كاراكانی ڕاگه‌یاندن و تاكتیكه‌ میدیاكانی، هۆڵه‌كانمان پڕ كاته‌وه‌ له‌و بینه‌رانه‌ی كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ گیرفانیان پڕكه‌ن له‌پێكه‌نین .
ئێمه‌ شانۆكانمان به‌ژماره‌ی بینه‌ران ناپیوین.
ئاره‌زووی ئه‌وه‌ش ناكه‌ین هه‌موو ئامانجه‌كانمان بۆ ژماره‌ بێت.
چونكه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌، هه‌ركات هه‌موو ئامانجه‌كانمان ته‌نیا ژماره‌ بوو، ئه‌و كات ده‌بێت ده‌ست له‌شانۆ هه‌ڵگرین..
ئێستاش ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێر بمانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ خۆمان له‌ته‌قلید كردنه‌وه‌ی بابلۆ به‌دوور رابگرین.
چونكه‌ تووشبوون به‌هه‌ندێ په‌تای شانۆیی، تووشبوونه‌ به‌مردنی شانۆ.
ئێمه‌ چاومان له‌وه‌یه‌ شانۆ له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو بنێ، ڕۆژانی ئه‌ساڵه‌ت و ئه‌فراندنه‌كانی له‌په‌ره‌سه‌ندن دابێت.
پڕ بێت له‌چه‌ندین ستایل و ڕێبازو فۆرمی لێكتر جودا.
ئه‌و كات نیگه‌رانی بۆ ئاینده‌ی شانۆ نامانگرێ.
ئه‌وه‌ی بینیمان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، كه‌ كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری كۆمێدی به‌توانا به‌ توانای ده‌رهێنه‌رێكی لێهاتووی وه‌ك شوان كه‌ریم به‌رجه‌سته‌یان كرد، به‌ڵام دوو خاڵی گرنگ هه‌ن ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێ:
نابێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ ته‌قلیدكردنه‌وه‌یه‌كی كوێرانه‌ كه‌ هه‌ندێ ده‌رهێنه‌ر شانۆی كوردی پئ بێزه‌وه‌ر كه‌ن و ئه‌و ئه‌زموونه‌ش له‌كه‌دار كه‌ن.
٢.ناكرێت هه‌ر ده‌هێنه‌ێك بێت و پرۆژه‌ی نمایشێكی كۆمێدی سه‌قه‌ت هه‌ڵگرێ و توشی وه‌همی ( بابلۆ) بێت.
چونكه‌ ئه‌و ته‌كتیكه‌ میدیایی و ڕاگه‌یاندنه‌ به‌هێزه‌ی له‌پشت (بابلۆ) بوو، هۆكاری ڕاكێشانی بینه‌ر بوو، ره‌نگه‌ ئه‌م ته‌نیكه‌ میدیاییه‌ لای هه‌موو كه‌سێك له‌ ئاست ئه‌و پێشكه‌وتنه‌دا نه‌بێت .
پاشان( ڕێشان )و هاوڕێكانی، توانیان كۆمێدیا له‌ئاستێكی سه‌قامگیر ڕابگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن له‌ ته‌هریج نزیكی بكه‌نه‌وه‌.
به‌ڵام ناكرێت كۆمێدیا ببێته‌ به‌دیلی شانۆی جادو شانۆ به‌هه‌موو به‌ها هونه‌ری و ستاتیكاكانی بكه‌ینه‌ قوربانی كۆمێدیا.
ناكرێت هه‌موو ئامانجه‌كانشمان بۆ بینه‌ر ته‌نیا به‌پێكه‌نین خستنی بینه‌ر بێت تا ئه‌و ئاسته‌ی ته‌قلیدیه‌تی كویرانه‌ وای لێ بكات له‌جیاتی پێكه‌نین، بینه‌ر بۆ شانۆ بگری.

حه‌یده‌ر عه‌بدولڕحمان




با چیرۆکی خێزانێکتان بۆ بگێرمەوە!… هاوژین زیبا

دایکو باوکێک، وەک هەموو دایکان و باوکانی دیکەی ئەم دونیایە، ژیان و تەمەن و گەنجی خۆیان بۆ منداڵەکانیان تەرخان کردووە. دایک، وەک ئەو کانیاوە خۆشەویستییەی هەرگیز وشک ناکات و هێندە قوڵ پێوەستە بە خۆشویستن و باشیی منداڵەکانییەوە کە بێهاوتایە و لە گەڵ هیچ شتێکی دیکە بەراورد ناکرێت. باوکیش کە باشەی منداڵەکانی لە خۆی زیاتر دەوێت…
بەو شێوەیە منداڵ گەورە دەکەن و هەرچی باشیەک کە لە خۆیاندا دەیزانن پێی دەبەخشن و تەنیا چاوەڕووانیان کە هەیانە باشیی و سەلامەتییەتی… رەنگە ئەم چاوەڕووانییە کەم و سادە ببیندرێت لە ژیاندا، بەڵام زۆر زەحمەتە باش و سەلامەت بیت لە هەرێمێکدا کە سیستەم و یاسا و بیرێکی نوێخواز و ژیاندۆستی تیادا زۆر کز بێت.
لەگەڵ ئەوەشدا کە متمانە بە منداڵی خۆت دەکەیت و باشی پەروەردە دەکەیت و دەگەڕێیت و لە بیرو هەستی خۆتدا باشترینەکانی پێشکەش دەکەیت، بەڵام کە منداڵەکەت رۆیشتە کۆڵان ئیتر دڵنییا نییت لەوەی ئۆتۆمبێلێکی تیژڕەو ژیان لە جگەر گۆشەکەت دەسەنێتەوە یان نا، دڵنییا نییت تیژڕەویی ئوتومبیلێک منداڵەکەت دووچاری کەمئەندامبوون و بێ هۆشیی ناکات… هەرچەندە خۆشت بوێت و چەندیش ڕەنجت لەگەڵیدا کێشا بێت، هەرئەوەندەی چووە ئەو دیوی دەرگای ماڵەکەت ئیتر منداڵی تۆ نییە…
میللەت بە شۆفێریی، بەقاڵیی، دەراوسێکانت، پۆلیس و ئاسایشەکان، مامۆستا و مینبەرەکان هەموو دەتوانن بۆ منداڵەکەت کێشەساز بن.کاتێک توڕە دەبن وشەی “منداڵ” جوێنە، کاتێک بێ میزاجن “منداڵ” بێزراوە لەبەر چاویان و بە کەم ئەقڵی دەزانن، دەراوسێکان کوڕە هەرزەکارەکانیان خۆش ناوێت و حەز بە دەنگی گۆڕاویان ناکەن، کچەکانیشیان خۆشناوێت چونکە مەمکیان کردووە… شۆفێرەکان رقیان لە هەرزەکارەکانە چونکە لە دونیای گۆڕاوی خۆیاندان و پڕن لە وزە و حەز بە سەرکەشیی و تاقیکردنەوەی شتە جیاوازەکان دەکەن، بەقاڵەکان حەز بە یاری تۆپێن و چاوشارکێی منداڵەکان ناکەن لە گەڕەکدا چونکە کاسپیەکەیان خاو دەکاتەوە، بەڵام کێشەکە لەوە زیاتریش ئەوەیە کە منداڵەکان نازانن کە تۆی شۆفێر زۆر توڕەی لە خۆت و لە ژیانت، لە گرانیی بەنزین و بێ کارەبایی و بێ ئاویی و بێ موچەیی. نا، نا، منداڵەکان ئاگاداری کێشەکانی تۆ نیین!

بگەرێینەوە بۆلای خێزانەکە!
ئەو خێزانە منداڵیان گەورەکرد و وەک کوردەواریی دەڵێت نۆبەرەی دایک و باوکیانە، زۆر دڵیان بە باڵا و توانا و تێگەیشتنەکانی خۆش بوو. شەوێک وەک شەوانی ئاسایی دانیشتبوون لە پڕ لەلایەن کوڕە گەورەکەیانەوە کە هێشتا تەمەنی ١٨ ساڵی تەواو نەکردووە تەلەفۆنێکیان بۆ دێت و پێیان دەڵێت: “دایە، باوە، ئۆتۆمبێلێک لێی دام بەڵام نەمردووم… “.
ئایا ئەگەر ئەم هەواڵە بەر گوێی هەر کامێک لە ئێمە بکەوێت نامان هەژێنێت و سوێ ناخاتە دڵ و جەرگمانەوە؟ تاکسیەک لەوپەری تیژڕەوی خۆیدا بێئاگا لە گەڕەکێکی قەرەباڵغی شاردا کە باشیش دەزانێت رۆژ گەرمە و شەوانە دەرفەتێکە بۆ منداڵان لە گەڕەکەکەی خۆیاندا کەمێک یاری بکەن!
بەڵام کاکی شۆفێر کە زۆر پەلەیەتی گوێ بە چاوەڕووانیەکانی ئێمە نادات کە لە ماڵەوە بۆ گەورە بوون و ژیانی منداڵەکانمان هەمانە، بەڵکو لای ئەو ئەوە گرینگە کارەکەی خۆی ئەنجام بدات. ئەگەر من و تۆش ببین بە قوربانی چەند ساتێکی توڕەیی یان خۆشی ئەو…
بۆیە دەمەوێت بە خۆم وەک دایکێک، و بە سەرجەم دایکان و باوکان بڵێم، دەبێت کار بکەین و بێدەنگ نەبین لەم هەرا و بێ سیستەمییەی ئەم هەرێمی کوردستانە.
داواکاریەکانمان بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە بەرێوەبردن و جێبەجێکردنی یاساکاندا بخەینە پاڵ یەک و چیتر دەست بە دڵمانەوە نەگرین لە بیستنی دەنگی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەک و شەقامەکانی ئەو جێگایەی لێی دەژین. دەبێت ژیانمان پارێزراوبێت لە سایەی حکومڕانی ئەم دەسەڵاتەدا…
لە بیرمە برایەکم پێش لەدایک بوونی من لە ئەنجامی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلدا گیانی لەدەست دابوو. دایکم تا دوا ساتەکانی ژیانی لە دەنگی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکان رادەچڵەکی و دەستی لەسەر دڵی دا دەنا و دەیگوت “یائەڵا، خودا نەکات”…
با چیتر منداڵەکانمان نەبن بە قوربانی چەند ساتێکی خۆش و بە پەلەی شۆفێرەکان !

هاوژین زیبا
١٣/٧/٢٠٢٢




جگه‌ له‌ پیاڵه‌ شكاوه‌كان… بڵند باجه‌لان

من له‌نێو ئاوێنه‌ی سزادا ، پاداشتی هه‌ڵه‌كانی بینینم چه‌شت .
منیش وه‌كو باران ،
ساردییه‌كی بێڕه‌نگم ،
حه‌ز به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌م ،
له‌ ماڵی كۆتره‌وه‌ ، به‌ره‌و ئه‌ستانه‌ی ونبوون .

ده‌بێ له‌ مشتی ده‌ریادا بمرم و ببم به‌ ئاو . تۆ خاوه‌نی ئاوی له‌وكاته‌ی ، پێشده‌كه‌وێ دونیا و من له‌ ئاوێنه‌ی سزادا ، پاداشتی هه‌ڵه‌كانی بینین و نه‌بینین ده‌چێژم ! . باش ده‌زانم ، هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ ئاسماندا ، هه‌موو كرمێك كه‌ تا سپێده‌ له‌نێو ته‌نیاییدا پیاسه‌ ده‌كه‌ن ، پێویستییان به‌ تۆیه‌ . به‌ لاری كه‌وانه‌یه‌ك ، كۆتایی به‌ به‌سه‌رهاتی كه‌وتنی ئاوێنه‌كان دێت .

تۆ هه‌میشه‌ هه‌میشه‌یی ! .
دڵنیام گه‌ر سپێده‌ نه‌یه‌ت ، خاڵخاڵۆكه‌ ده‌خه‌وێ . بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌نكه‌ خه‌رده‌لێك ، هاوشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو دونیا .
ئه‌فسانه‌ له‌ گالیسكه‌كه‌ كه‌وت .
چوارچێوه‌ شكاوه‌كان ،
كورسییه‌ بیماره‌كان ، شایانی ئه‌وه‌ن بۆ هه‌ندێكیان نه‌گرین .
شه‌قامه‌كه‌ ، له‌ كۆتایی شۆسته‌كه‌ دانیشتووه‌ و سیگار ده‌كێشێ . تۆ سزای من مه‌ده‌ له‌ كاتێكدا یه‌كجار دڵته‌نگم و سپارده‌ی گوناهم . له‌ خه‌ونێكی كورتی زستاندا ، نیازی هه‌ناسه‌یه‌كی تازه‌ و
فرمێسكێكی تازه‌ و
هه‌ناسه‌یه‌كی چاو به‌ فرمێسكم دۆزییه‌وه‌ .

باران نم نم نابارێ .

ئاو به‌بێ پاسه‌پۆڕت ، ده‌ڕژێته‌ نێو ڕابردوومه‌وه‌ . جارجار ژیان ئه‌و شكسته‌ گه‌ورانه‌ی خۆیم لێده‌شارێته‌وه‌ .
وه‌ڵامێكی دروستم دایه‌وه‌ ،
به‌ خۆمم گوت : ئه‌گه‌ر ئاماده‌بووی ، بڵێ : ئا .
ئاگر به‌بێ ناسنامه‌ ، ده‌مكا به‌ خۆڵه‌مێش ، ئاگری جوانیت . ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و زه‌مینه‌ی ، ناوی منی له‌ ڕێبواره‌كان پرسی . ته‌نیا هه‌ر كه‌وتنێك ماوه‌ . ئه‌و گیا ناسكانه‌ ، نازانن چی ده‌كه‌ن ؟! . نازانم من بۆچی ده‌بێ له‌باره‌ی هاتنی خۆمه‌وه‌ بنووسم ؟ . ده‌بێ بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و زه‌مینه‌ی ، ناوی منی له‌ ده‌ریادا ونكرد ! .

به‌ر له‌ ئێمه‌ ، ته‌نها تۆ هه‌بووی .

ڕێزی چركه‌ سامناكه‌كانم تێبینی كرد . ساته‌كان بچوك ده‌بنه‌وه‌ . هه‌ر كاتێك خوازیاری هه‌ر شتێك بم ، ده‌زانم خاكی پرته‌قاڵه‌كان ، هه‌رگیز ناتوانێ ببێته‌ به‌خشه‌ری خۆخه‌ تازه‌كان . له‌ نێوان هاتن و نه‌هاتندا ، چلووره‌ ده‌توێته‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی هاتنی من و نه‌هاتنی شه‌و . له‌ لاپه‌ڕه‌ی كۆتایی هه‌موو كتێبه‌كانی قوتابخانه‌دا ، تێبینی چركه‌ساتی ڕۆیشتنی زۆر شت ده‌كه‌م . چركه‌ساته‌ سامناكه‌كان ، ڕێزی منیان نه‌گرت .

به‌ر له‌ باران ، ته‌نها تۆ هه‌بووی .

من ڕووباری (سیروان) نیم . ئێستا له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ،
ته‌نها
ڕۆژێك
چۆله‌كه‌كان
دێنه سه‌ر گۆڕی شكسته‌كانم ! .
دیواره‌كان ، تووڕه‌ن . هه‌وره‌كان ، به‌شێكی ترن له‌ پێگه‌ ناوازه‌كانی ئاو . ده‌زانم هه‌موو خه‌تای من بوو له‌ ناكاو بڕیاری سزادانی چاویلكه‌ شكاوه‌كانمدا . خاك گیانی سپارد . مانگ و ئه‌ستێره‌ ، له‌ جوانی ئاوێته‌ی یه‌كتری ، پیاڵه‌كان پڕ ده‌كه‌ن له‌ پرسیار ، پیاڵه‌ شكاوه‌كان نه‌بن : من ڕووباری (سیروان) نیم .

به‌ر له‌ مردن ، ته‌نها تۆ هه‌بووی ! .

وشه‌ ته‌نیاكان ، بخه‌ینه‌ نێو گۆزه‌یه‌كی شكاوه‌وه‌ .
خه‌یاڵم
ده‌بێ به‌ با .
چی له‌ دانه‌دانه‌ كه‌وتنی گه‌ڵاكانی پایزدا تێبینی ده‌كرێ ؟ . كه‌ ویستم بڕۆم ، ده‌رگاكه‌م به‌ ڕووی خۆمدا داخست ، با ئه‌وانه‌ی له‌ ژووره‌وه‌ن ، هه‌ست به‌ سه‌رمای ناخی من نه‌كه‌ن . تۆ یه‌كه‌مین و دوواهه‌مینی . شه‌خته‌ به‌ر له‌ تووانه‌وه‌ ، بیری ده‌كه‌وێته‌وه‌ مه‌رگ نزیكه‌ . چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ ناكاو سه‌ر به‌رز بكه‌یته‌وه‌ و ببینیت كه‌ ئاسمان پڕه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ ؟ . ئه‌مڕۆ نه‌ ماڵه‌وه‌م گسك داوه‌ ، نه‌ ده‌ستم بردووه‌ بۆ سێوه‌ سووره‌كانی په‌نجه‌ره‌ی وه‌ستان به‌ ڕووی بیره‌وه‌رییه‌كان . ده‌خوازم وێنه‌ی دارگوێزێك بكێشم له‌سه‌ر قه‌دی دارقه‌زوانه‌كه‌ . به‌ هه‌ر حاڵ ، هه‌موو كه‌سێك له‌ كۆتایی ته‌مه‌نیدا ، بیری ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ زۆر شتی له‌ده‌ستداوه‌ .
تۆ
بێسه‌ره‌تا و
بێكۆتای . وجودم سووره‌ و به‌سه‌ر ئه‌و شووشه‌ شكاوانه‌دا ده‌نووزێته‌وه‌ ! .

سه‌گ به‌ر له‌ تۆپین ، بیری ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، ئه‌و هه‌رگیز مه‌یموون نه‌بووه‌ .

تا له‌ سه‌رابی ڕۆژه‌ مه‌ییوه‌كان غه‌رق نه‌بووین ، با هه‌ست بكه‌ین ئازاره‌كان به ‌هۆی دووری وشه‌كانه‌ له‌و ڕستانه‌ی چوون به‌ره‌و ئۆقیانووسی برین . تۆ بۆ هه‌میشه‌ و بۆ هه‌مووانی . كاتێكی زۆر تێپه‌ڕیوه‌ و هاوین له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌مان هه‌ر هاوینه‌ .

كه‌ر به‌ر له‌ نه‌مان ، بیری ده‌كه‌وێته‌وه‌ ،‌ ئه‌و هه‌رگیز ( داروین ) نه‌بووه‌ .

من له‌نیو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ، ویستم خۆم بدۆزمه‌وه‌ له‌ ساتی بیركردنه‌وه‌ له‌ ونكردنی شته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان . دڵنیام من سه‌ر به‌ ڕه‌گه‌زی ئه‌و په‌شیمانییانه‌م كه‌ زۆر دوور و بێسوودن . ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌رده‌كه‌وێ خۆشتبوێم ؟ . كێ هه‌یه‌ وا بكا من سه‌رمام نه‌بێ له‌ بارێكدا دڵم پڕه‌ له‌ شه‌خته‌ ؟.

باران نم نم نابارێ .




کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراق… وەرگێڕانی: کاوە عومەر

دەربڕینی ڕاو سەرنج لەسەر گفتوگۆی کۆڕەشی مودەڕیسی لە ئەنجومەنی مارکس – لەندەن
دەربارەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراق
٢٢ی ئابی ٢٠٠٠

هاوڕێیان ویستم چەند خاڵێک لەسەر تەوەری کۆبوونەوەکە تاوتوێ بکەم و دواتر بۆچوون و هەڵوێستی خۆم لەسەر ئەو خاڵانەی لێرەدا خراونەتەڕوو ڕوون بکەمەوە. وەک یاسایەک ئەو پرسیارەی کە لەبەردەم ئەم کۆبوونەوەیەدایە ئەوەیە کە کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراقدا چۆنە؟ گرێکانی چین؟ چۆن دەتوانێت پێشبکەوێت و پێگەی کۆمەڵایەتی چییە؟

لە کوردستانی عێراقدا دەبێت گرنگی بە چەند فاکتەرێک بدەین: ١.

لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا لە کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی هەلومەرجێک بووینەوە کە لە شوێنەکانی دیکەی ناوچەکەدا بوونی نییە. واتە ئەو هەلومەرجانەی کە کۆمۆنیزم دەتوانێت بە ئاشکرا کار بکات. کۆمۆنیزم دەیتوانی و ئێستاش دەتوانێت ئۆفیسێکی هەبێت، دەتوانێت بە فەرمی ڕۆژنامەکەی بداتە چاپخانە و گرێبەستێک واژۆ بکات، دەتوانێت تەلەفزیۆنێک دروست بکات، دەتوانێت ڕادیۆیەک دروست بکات، سەرکردەکانی دەتوانن لەناو شاردا پیاسە بکەن و خەڵک تەوقەی لەگەڵ بکەن و سڵاویان لێ بکەن. دەتوانن میوان بانگهێشت بکەن، دەتوانن بەشداری کۆبوونەوەی پرسە و سەرەخۆشی کەسێک بکەن، تەنانەت دەتوانن هێزێکی چەکدار پێکبهێنن و بە چەکداری ئامادەبن. ئەم مەرجانە هەشت ساڵە لە کوردستان لەبەردەستماندایە. ئەمە ئەو مەرجەیە کە کۆمۆنیستەکانی وڵاتانی هاوشێوە ئاواتیان بۆ دەخوازن، بەو مانایەی کە تۆ لە دۆخێکدا دەبیت کە تەنها لەبەر ئەوەی کۆمۆنیست بوون ڕووبەڕووی مەترسی زیندان و لەسێدارەدان نابیتەوە، بەڵکو ڕێگەت پێدەدرێت بە ئاشکرا و یاسایی کار بکەیت . ئەو پرسیارەی کە لەبەردەمماندایە ئەوەیە کە بۆچی بزووتنەوەکەمان دوای هەشت ساڵ چالاکی گشتی لە هەلومەرجی نیمچە دیموکراسیدا ناتوانێت بە ڕادەیەکی پێویست سوود لەم هەلومەرجانە وەربگرێت تا دەسەڵاتی سیاسی بەدەست بهێنێت یان ئەوەندە لە دەسەڵاتی سیاسی نزیک بێتەوە و بچێتە ناو ڕەوتی سەرەکییەوەو کۆمەڵگا بگۆڕێت ؟

ئەمە لە سەرەتاوە ئامانجی حزبی کۆمۆنیتسی کرێکاری عێراق یان بزوتنەوەی کۆمۆنیزمیی کرێکاری عێراق بووە کە لە ئێستادا لەناو سنوورەکانی کوردستاندا گفتوگۆی لەسەر دەکەین. لانی کەم ئەو باسانەی کە ئێمە پێشنیارمان کرد و نووسراوەکانی هاوڕێیانمان لەسەر ئەم پرسانەن. چ فاکتەرێک وامان لێدەکات، دوای هەشت یان نۆ ساڵ چالاکی بەرگەگرتنی بۆرژوازی، کاتێک ئەوان دەسەڵاتی سەرکوتکردنی ئێمەیان نییە، هێشتا هێزێکی هەمان ڕەئالییەکانمان هەیە، و ڕەنگە لە ڕووی ڕێکخستنەوە بچووکتریش بێت، بە بەراورد بە ئەو ڕەهەندەکان کە لە سەرەتای کارەکانماندا هەمانبوو؟ ئەم هۆکارانە چین و هۆکاری ئەمە چییە؟ بەڕای من ئەمە سەرەتای باسەکەیە. چونکە لێرەدایە بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووی دیاردەیەک دەبینەوە بە ناوی کۆمەڵگە و چالاکی سیاسی لە کۆمەڵگادا. چالاکی سیاسی دژی ڕژێمە دیکتاتۆرە خنکێنەرەکان کارێکی ئاسانە.
چالاکی سەربازی دژی سوپا ستەمکارەکان لەڕادەبەدەر ئاسانە. بەڵام چالاکی سیاسی لە دۆخێکدا کە تۆ کەسانێکت دەوێت کە ئامادەبن گوێت لێبگرن و لە هێزەکانی چینی بۆرژوازی بیانبەن و لەگەڵ خۆتان بیانهێنن، ئەرکێکی لەڕادەبەدەر قورسە بۆ بزووتنەوەکەمان. بۆ بزووتنەوەکەمان بەم جۆرەیە. زۆرێک ئامادەکاریی بزووتنەوەی چەکداری و ژێرزەمینی و ڕزگاریکەریان کردووە، چونکە هاوکێشەی سادەی هەیە. مرۆڤەکان بە گیان هاتوون، ناڕازین، تۆ چەک دابەش دەکەیت، ڕێکخراوی نهێنی دروست دەکەیت و خەڵک دەچێتە پاڵیان، شەڕ دەکەن، و بە چەکداری دژی یەکتر دەوەستنەوە، کوشتن، کوشتن… چەک و ناوچەکە دیاری دەکات و هتد. کاتێک بڕیارە لەسەر ئاستی کۆمەڵگا و لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتیدا بڵێین، دەمانەوێت دەسەڵات لە بۆرژوازی ناو کۆمەڵگا وەربگرین، نەک لە دۆخێکی نائاسایی داگیرکاری سەربازی، خەباتی دژە داگیرکەر(ئیستیعمار)، خەبات دژی حکومەتە خنکێنەرەکان کە هەمووان لێێ ناڕازین ، لە دۆخێکی کۆمەڵایەتیدا کە بۆرژوازی قسە دەکات، لایەنگرانی هەیە، ئێمەی کۆمۆنیستەکانیش دەمانەوێت ئۆفیسێک بکەینەوە و چالاک بین، وەک بەریتانیا، وەک کوردستان، وەک سلێمانی. لەم هەلومەرجانەدا چی وا دەکات بزووتنەوەکەمان نەتوانێت بگاتە ئامانجەکانی؟ ٨ یان ٩ ساڵ زۆرە لە تەرازووی دونیای ئەمڕۆدا، لە ساڵی ١٩١٧ تا چوار ساڵ دوای مردنی لینین دەگرێتەوە! تەواوی جەنگی جیهانی دووەم شەش ساڵی خایاند. شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران دوو بۆ دوو ساڵ و نیوی خایاند، شۆڕشی پورتوگال نزیکەی دوو ساڵی خایاند. کۆمۆنەی پاریس چەندی خایاند؟ ئێمە ٩ ساڵمان هەبوو لە کۆمەڵگایەکدا لەگەڵ خەڵکدا کار بکەین بۆ ئەوەی جەمسەرگیری لە بەرژەوەندی کۆمۆنیستەکاندا بگۆڕدرێت، کرێکاران دەسەڵات بگرنە دەست، ئازادی دامەزراوەیی جێگیر بێت. بۆ ناتوانین؟ لێرەدا چیتر پرسیارێک نییە کە بۆ ئەمەت بە کەسێک نەگوت یان هێڵەکە چی بوو و ئێمە چیمان کرد… پێویستە بگەڕێینەوە و بزانین چی لە کۆمەڵگادا هەیە کە نایبینین یان تەنانەت ئەگەر ئێمەش… دەبینیت، ناتوانین لاببەین؟ لەوانەیە مرۆڤ بڵێت بەختت لەدەست داوە. نۆ ساڵت هەبوو، کەس ڕێگری لێ نەکردیت، تەنانەت پارەیان لە حکومەت پێدایت، وتیان ئەگەر بتەوێت کرێی خانووەکەت و بەشێک لە باجی کوردستانی عێراقت بۆ دەدەین. وەرن لەگەڵ سەرۆکی حکومەت دابنیشن و کۆبونەوەیەک بکەن و پرسەکانتان بگێڕنەوە. ئەنتێنەی ڕادیۆکەت دابنێ و بیناکە لەبەردەستتدایە. تەنانەت ئەمەیان لەگەڵ ئێمە کرد و ناتوانین بەرەو پێشەوە بچین. بۆچی؟ ئەگەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق لە دۆخێکی خنکێنەردا بووایە، ئەگەر لە ژێر پێڵاوی سەدام حسێندا کاری بکردایە، ئێستا گەشەیەکی زۆری نیشان دەدا. هەمووان کۆیان کردبووەوە. لە دۆخێکی نهێنیدا لە توندترین بارودۆخدا شەڕی خۆی دەکرد. هەرچەندە لە ڕابردوودا هەمان کاری دەکرد. حەلقەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری بە شێوەیەک گەشەیان کرد و سەریان هەڵدا کە کەس چاوەڕێی نەدەکرد. بەڵام کاتێک بە ئەم حیزبە، ئەم کۆمەڵگایەیان گوت، وەرە چالاکییەکانت ئەنجام بدە، دەبینیت لە شوێنی خۆیدا دەکەوێت.

پێم وایە لێرەدا دەبێ بگەڕێینەوە بۆ باسەکە، من لە بەشی یەکەمی باسەکەی کۆڕەشدا ئامادە نەبووم، باسی ڕابەرایەتی، باسی دەستنیشانکردنی میکانیزمە کۆمەڵایەتییەکان، لە باسی حیزب و کۆمەڵگا نەبووم. بەڕای من هیچ شوێنێک بەقەد کوردستانی عێراق پێویستیمان بۆ تێگەیشتن لە باسی حیزب و کۆمەڵگا نیشان نادات. کاتێک بڕیارە ئاڕاستەی جەماوەری خەڵک بکەیت و بە ئاستێکی بەرفراوان کار بکەیت و دەست بخەیتە سەر پرسە سەرەکییەکانی کۆمەڵگا، کۆمەڵگەجەمسەری(قطبي) بکەیتەوە، وەک سەرکردەی کۆمەڵایەتی دەربکەویت نەک سەرکردەی ڕێکخراوەیی. ئەو مەرجانەی کە دەتوانیت پەیوەندی بە خەڵکەوە بکەیت. ئەمڕۆ هەموو ئایندەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری لە عێراق بەستراوەتەوە بەو ڕاستییەوە کە دیسانەوە سەیری باسی حیزب و کۆمەڵگا دەکەین لە پێوەندی لەگەڵ کۆمۆنیستەکان و تێدەگەین کە کێشەکە چییە. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران لە پێگەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا نییە. ئێمە حزبێکی ئۆپۆزسیۆنین، حزبێکی ئۆپۆزسیۆنین، بە مانایەکی نهێنی و نایاسایی. بەڵام لەم دوو ساڵەی دواییدا کە سەرنجی کۆمەڵگا زیاتر بووە، هەموو ژیانی ئەم حیزبە گۆڕاوە. ئەو میکانیزمانەی کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، یان ئێمە، لە بیست ساڵی ڕابردوودا، لە هەر ڕێکخراوێکدا کە کارمان لەگەڵ دەکرد کە ئاشنای بووین، وەک چالاکی نهێنی، خشتەی ڕەمزی نهێنی، ڕێکخستنی دەستەی بچووک کە گوایە ڕۆژنامەکەیان پێ دەگەیەننە تاران و هتد ژێرەوژوور بوون ئێستا دەبێت وەڵامی ئەو سەرکردانەی حکومەت بدەینەوە لە تاران کە لە پشتمانەوە درۆ دەکەن و لە کەناڵی تەلەفزیۆنی تاران پروپاگەندەمان لە دژ بڵاودەکەنەوە، دەبینین بەڵێ ڕاست دەکەن، ڕابەرمان کەمە، یان نیمانە. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ قۆناغی خنکاندنی گشتی کادر و سەرکردەیەکی هەیە، بەڵام لەپڕ تێدەگەین کە ئێمە سەرکردەیەکمان نییە کە لەگەڵ ڕەزا پەهلەوی و خاتەمی و لەگەڵ پاشایەتییەکان و دوو خوردادی شەڕ بکەین. ئێمە پێویستمان بە پەنجا کەسی تر بوو بۆ ئەوەی بتوانین قەڵای خۆمان بگرین، چ جای بەرەو پێشەوە بچین. ئەو دۆخە کۆمەڵایەتییەی کە کۆمۆنیزمی کرێکاری عێراقی لە کوردستاندا کاری تێداکردووە، لەڕادەبەدەر تایبەتە.

یەکەم: لایەنی ئاشکرای هەڵسوڕان، بەڵام ئەم ئاشکراییە لە حومەتێکی دیموکراسیدا نیە، بەڵکو لە دۆخێکدا کە خێڵێک و باندێکی چەکدار دەستیان بەسەر حکومەتدا گرتووە. دۆخێکی هاوشێوەی ئەفغانستان، هاوشێوەی سۆماڵە. بێگومان لە كوردستانی عێراقدا كۆمەڵگە بە بەراورد لەگەڵ ئەفغانستان و سۆماڵ لایەنی كۆمەڵایەتی زیاتری هەیە، بەڵام لە رووی جۆری ئەو پەیوەندییەی كە دەسەڵاتی سیاسی لەگەڵ خەڵكدا هەیەتی، لە جۆری ئەفغانستان و سۆماڵە. هەندێک کەسی چەکدار هەیە و لەوێ دەسەڵاتیان گرتووە، نە من و نە ئێوە دەنگمان پێنەداون، ئەوان بەشدارییان لە هەڵبژاردندا نەکردووە، هەروەها لەسەر شانی میدیاکان نەهاتوون. دەسەڵاتی سیاسیان بەزەبری لولەی چەک بنیات نراوە و دەکرێت لە چوارچێوەی بەخشندەیی ئەواندا قسە بکرێت. لەوانەیە چەکەکە لەم وشانەوە بخەنە ئەووشانەوە. چوار ساڵ لەمەوبەر ڕۆژێک هەستمان بەوە کرد و بینیمان حکومەتی سلێمانی ئیتر بوونی نەماوە. حكومەتی هەولێر هات و حكومەتی سلێمانی وێران كرد، حكومەتی سلێمانیش هەڵاتووە بۆ شاخ. دوای ئەم ڕووداوە دوو سێ حکومەت کەینوبەینیان کرد و مامەڵەیان کرد و حکومەتی سلێمانی جارێکی تر هاتەوە و لانی کەم سلێمانی گرت چونکە بڕیار نەبوو یەک لایەنە بێت. دیسان هەولێریان دایە ئەو لا و سلێمانیشیان بەم لا…

ئەمە حکومەت نییە. ئەمە دەسەڵاتێکی سەربازییە، بەڵام دەسەڵاتی سەرکوتکردنی کۆمەڵگای نییە. وەک ڕژێمی خومەینی یان حکومەتی ئێستای ئێران یان تەنانەت حکومەتی میسر نییە کە دەسەڵاتی سەرکوتکردنی هەیە. ئێوە هەمان ئازادی چالاکی سیاسیتان نییە کە لە سلێمانی هەیانە وەک کۆمۆنیستێکی کرێکاری لە قاهیرە. یەکسەر گوێت دەگرن و دەتخەنە زیندانەوە و جەستەت چەور دەکەن و دەتکوژن. تۆ لە مۆسکۆ هەمان هێزی ریکلامت نییە. چونکە مافیا دێن و دەتکوژن. بەڵام لە سلێمانی سەرەڕای ئەوەی کە دەسەڵاتێکی سەربازییە، سەرەڕای ئەوەی کە بزووتنەوەیەکی عەشیرەت-سەربازی دەستی بەسەر حکومەتدا گرتووە و لێپرسینەوە لە کەس نییە، هێشتا دەبێت بەرگەتان بگرێت.

خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوردستانی عێراق له‌ كۆمه‌ڵگه‌بوون كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌. سەیرکە ئەمە کۆمەڵگایەک نییە کە بەرهەمێنانی کۆمەڵایەتی تیایدا ڕووبدات، کرێ و ململانێ لەسەر کرێ هەیە، گەشەی ئابووری هەیە، بودجەیەک هەیە کە دەبێت حکومەت پەسەندی بکات، مرۆڤ دەتوانێت مشتومڕ لەسەر دابەشکردنی سامان لە کۆمەڵگادا بکات، یان مشتومڕ بکات لەسەر داهاتووی کولتووری و ئایدیۆلۆژیای کۆمەڵگا بەردەوامە، یان ئەوە کە پەروەردە چی بەسەر ذێت و مافەکانی ژنان چی بەسەر دێت.

هەرئەوکاتەی کە شەڕی ئەمریکا و عێراق دەستی پێکرد، هەمان ئەو کەسانەش کە ئەمڕۆ لە کۆمەلەدا بەرپرسیارەتیان هەیە و ئەوکاتە دەیانگوت “بەەبەه!” زۆر باشە، حكومەتی كوردی سەرهەڵدەدات، لەو كاتەدا ئەو ئارگیومێنتەمان لە دژی ئەم بۆچوونە كرد، ئەوە بوو كە ئەوان كەمپێكی پەنابەران دروست دەكەن و كلیلی ئەو دەبەخشن بە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، نەك كۆمەڵگەیەك كە بەرهەمهێنانی تێدا بێت. لەم ئۆردوگای ئاوارەدا، ئەوانیش ئەو خۆراكە وەردەگرن و لەبەر ئەوەی ئەو خۆراكەكەی لایە و دابەشی دەكات، چ هێزێكی بەهێز دەتوانێت كرێكار لە ژێر كاریگەری ئەوان ڕابكێشێتە دەرەوە؟ خەڵک دەڵێن بژێوی من بەندە بەوانەوە کە ئەوان و بەرپرسانی ئەم کەمپی پەنابەرانە لەگەڵ ئەمریکانێوانیان باشە. چۆن ده‌توانین له‌ شاری سلێمانی ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ دەست له‌ كاتێكدا له‌ هه‌مان ساتدا ئیتر په‌تاته‌ بوونی نییه‌ و نان دروست ناكرێت؟ حکومەتی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان جەلال تاڵەبانیان هەیە کە یارمەتی دەڕێژێت. ئەگەر من و تۆ بێینە سەر کار ئەم پارەیە دەبڕدرێت. خەڵک ئەمە دەزانن ئەگەر نەیڵێن بەڵام دەیزانن. بۆ گرنگیمان پێ نادەن؟ چونکە ئەوان ئەم پرسە دەزانن. سەرنج بدەن چی؟ ئەگەر من کوردێکی دانیشتووی سلێمانی بومایە بەهەموو توانام هەوڵم ئەدا کە جەلال تاڵەبانی نەڕوخێنرێت. چونکە نەمدەزانی پارچە نانی داهاتووی ئەم وڵاتە لە کوێوە دێت؟ ئەگەر جەلال تاڵەبانی پەیوەندی خراپی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت چی بکەم؟ مناڵم هەیە، خێزانێکم هەیە. ئێمە دەژین و دەڵێن خودا ڕەحم بەباوکی ئەوانە بکات، کە دواجار ئاسایشی شەقامەکانیان پاراستووە و دەتوانن بچن لە جێگەیەک خواردن وەربگرن و بخۆن. هیچ ئابورییەک لە کوردستانی عێراقدا نییە بڵێت ئێمە دەچین دەست بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا دەگرین. کام ئامرازی بەرهەمهێنان؟ لە سەدا هەشتای ژیانی ئەو کۆمەڵگایە پەیوەستە بەو بارودۆخە نێودەوڵەتییەوە کە دەسەڵاتی کورد تێیدا زاڵە. کەس لە ئەمریکا نەیگوتووە ئەگەر خوسرەو سایە، ناسیک ئەحمەد یان تاهر حەسەن بێنە سەر کار، ئەم یارمەتییانە بەردەوام دەبن. ئێمە خۆمان دەزانین، ئەوانیش دەزانن ئەگەر بێینە سەر کار و مانگرتن و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات، سبەینێ کۆمەڵگا بەهۆی برسێتی و نەبونیەوە لەپێ دەکەوێت. ئەوەی کە ئێمە لە کوردستان ڕووبەڕووی یەک کۆمەڵگا نین، فاکتەری ڕاستەقینەیە. ئێمە ڕووبەڕووی دۆخێکی بێبڕیار دەبینەوە. مرۆڤەکان ناسنامەی کۆمەڵایەتییان نییە، ناسنامەی یاسایییان نییە. واتە هیچ پاسپۆرتێک نیە بە ناوی پاسپۆرتی کوردستانی عێراق. تێبینیتان کردووە لە سلێمانی فڕۆکەخانە نییە؟ لە فەلەستین یەکێک لە ناکۆکییە سەرەکییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل فڕۆکەخانەی فەلەستینە. فەلەستینییەکان دەڵێن لێرە فڕۆکەخانە دروست بکەن تا بتوانم بچمە دەرەوە و بێمەوە بێ ئەوەی کە پێوستتم بە ئیسرائیل بێت و هاوردە و هەناردەبکەم ، بۆ ئەوەی بتوانم ببمە وڵات و ئیسرائیلیش دەڵێت نەخێر! فڕۆکەخانە بەشێک نییە لە دانوستانەکان.

ئەگەر لەماوەی ئەم هەشت ساڵەدا کوردستانی عێراق وڵاتێک بووایە، ئێستا دوو فڕۆکەخانەی دەبوو، گەشتی ئاسمانی دەکرا بۆ ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە بچێت و بگەڕێتەوە. لەم وڵاتەدا ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ڕێڕەوی تورکەوە بۆری غازیان بۆ هاتبێت و لە قەزەرەوە هاتبێتن و کڕیبێتیان. کوردستانی عێراق وڵات نییە. ناتوانی لەگەڵ کەسێک ڕێکبکەویت بۆ داخستنی بۆری غاز. ناتوانرێت فڕۆکەخانە بۆ کەسێک دروست بکرێت، چونکە هیچ کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی لە جیهاندا گەشت ناکات بۆ شوێنێک کە دۆخێکی نادیار و ناڕوونی هەبێت. ئەڵێت من بۆینگ بهێنم بۆ ئەو شاخ و گردانەی کە نازانرێت خاوەنی کێیە؟ بۆ چی؟ کێ ئەم ئاسمانەی پێبەخشیوین، کە بتوانین لەوێ سەفەر بکەین. كاتێك شوناسێكی حكومیی نییە، كاتێك نیشتمان نییە، كاتێك وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی دانپێدانەنراوە، كاتێك جوگرافیای سیاسی و یاسایی خۆی نەزانراوە. کاتێک تۆ وەک کوردێکی دانیشتووی عێراق، وەک کەسێکی خەڵکی سلێمانی، نازانیت چۆن بە خەڵک بڵێی خەڵکی کوێیت، وە ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژیت ئاڵای لە نەتەوە یەکگرتووەکان نییە و تۆ کەس نیت، ئەوە وایە نەک وڵاتێک لەوێ. ئەو یاسایانەی کە مارکس سەبارەت بە پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی دەیگوت، وەک چۆن لە لەندەن کاریان پێدەکرێت، چیتر بۆ کوردستانی عێراق ناگرێتەوە. ئێستا بە بڕوای من ئەفغانستان بۆ نموونە پرسی خەباتی چینایەتی ناوروژێنێت. بێگومان ئەفغانستان زۆر جیاوازە لە کوردستان و زۆر وێرانە. چینەکان لە کوردستان تا ئێستاش سیمای پێش ئەم قۆناغە خۆیان پاراستووە. بەڵام نازانم ئابوری ئەمڕۆی کوردستانی عێراق چەندە وابەستەی ئەو ڕاستییەیە کە فیشەکەی دەنگی کارگە و بەرهەمهێنان و کڕین و فرۆشتن ئەنجام دەدرێت و ئەم ئابورییە چەندە دەرزی یارمەتی داراییە کە دەبێ لەلایەنە جیهانی ڕۆژئاواوە یارمەتی بدرێت؟

چەند کیلۆمەترێک لە دەرەوەی سلێمانی، دیار نییە دەستی کێ کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات. خاوەنی سەرەکی ئەو وڵاتە لە بەغدایەئەو خۆی لەژێر سزای ئابوریدایە، بەڵام هەر ڕۆژێک لەوانەیە بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە کوردستانی عێراق بگرێتەوە. هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی بەرگری لە حکومەتی جەلال تاڵەبانی ناکات لە سلێمانی. واتە ئەگەر سەدام حسێن بێت و حكومەتی جەلال تاڵەبانی لەناوببات، رۆژئاوا بەهۆی سەدام حسێنەوە توڕە دەبێت، بەڵام كەس ناڵێت حكومەتی یاسایی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی خاپوور كراوە. حکومەتی عێراق دەتوانێت بە شێوەیەکی یاسایی وەریبگرێت چونکە هێشتا وڵاتەکەیەتی. ئەگەر سەدام حوسێن تەسلیمی ئەو مەرجانە بێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیڵێت سبەینێ کوردستانی عێراقی پێدەدەن و دەڵێن وڵاتی ئێوەیە. ئەگەر سبەی تاریق عەزیز کودەتا بکات و بێتە سەر کار لە بەغدا و ڕایبگەیەنێت کە سەدام حسێن لە زیندانە و ئامادەیە ڕادەستی بکات و بڵێت لە هەر شوێنێک سربەکان بکوژن ئەویش بکوژن یەکسەر پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ڕۆژئاوا ئاسایی دەبێتەوە و… سوپای عێراق دەچێتە ناو سلێمانی و هیچ یاسایەک نییە، هیچ هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی نییە، هیچ ڕێککەوتنێکی سنتۆ یان ناتۆ نییە کە کوردستان ئەندام بێت لێی و ڕێگری لە حکومەتی عێراق دەکات. لەم دۆخەدا دەمانەوێت چی بە خەڵک بڵێین؟

ستراتیژیستی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، ستراتیژی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراق دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە. لە دۆخێکدا کە کوردستان لە کۆمەڵگا بوون، لە ئابوورییەکی دووبارە بەرهەم هێنراو دوور خراوەتەوە و وەک ئۆردوگای پەنابەران دەربکەوێت، لە دۆخێکدا کە چینە کۆمەڵایەتییەکان لە پەیوەندییەکی یەکتردا نین لەگەڵ یەکتردا، کە بنەمای کۆمەڵگەیەکە ، بەڵام هەردووکیان چاوەڕێی گۆڕانی دۆخەکە دەکەن. وەک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری دەبێ بە چ پەیامێکەوە بچینە ئەوێ بۆ ئەوەی خەڵک لە دەوری ئێمە کۆببنەوە و چ ئاسۆیەک بخەمە بەردەم خەڵک؟ ئەمە پرسیارێکی جدییە.

ئێمە باس لە فراوان نەبونی هێزەکانمان دەکەین، بەڵام لە واقیعدا، چەندە دەکرێت لە وڵاتێکدا کە هەمووان لە دۆخێکی نائەمنیدا ژیان بەسەر دەبەن و هەمووان بیر لە بژێوی داهاتووی خۆیان دەکەنەوە، لە کۆمەڵگایەکی وادا، کێ ڕیسکی ئەوە دەکات ببێتە سیاسەتمەدار و دواتر بێت لە تەنیشت ڕادیکاڵ ترین بەشی کۆمەڵگادا بوەستێت؟ تەنانەت ئەگەر کەسێکی وا لە دڵی خۆیدا بڵێت ئەمانە باشترین وشەکانن؟ کێ، چ جۆرە کەسێک، کە بەڕاستی پێویستی بە دابینکردنی بژێوی نانی سبەینێی بنەماڵەکەی هەیە، دێتە ناو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقەوە و ببێتە ئەندامی ئەو حیزبە؟ ئەمە لایەنێکی گرنگی ئەو پرسەیە. ئایندەی کوردستان چۆن دەبێت؟ ئایا دواجار بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات یان بەشێک دەبێت لە عێراق؟ تورکیا چی دەڵێت؟ ئه‌مانه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌ به‌سه‌ر سه‌ری ستراتیجیتی كۆمۆنیزمی كرێكاری له‌ عێراقدا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و ئه‌ویش ده‌بێت وه‌ڵامیان بداته‌وه‌. بە بڕوای من هەموو ئەم پرسیارانە وەڵامیان هەیە و دەتوانین وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بدەینەوە و جێبەجێیان بکەین و بەرەو پێشەوە بچین و تەنانەت تایبەتمەندی ئەو مەرجانەش بۆ بەرژەوەندی خۆمان بەکاربهێنین. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مەرجانە ئەوەیە کە جەلال تاڵەبانی ناتوانێت بڵێت من وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان قسە دەکەم. وەک یەک کەس (یەکێتی نیشتمانی) قسە دەکات. جگە لە کۆمەلە کەس بە حکومەتی کوردی ناویان نابات. جگە لە کومەلە کەس بەم هێزە کوردیانە ناڵێت سەرۆکی شارەوانی سلێمانی! كۆمەلە بە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ناویان دەبات و باقی خەڵكیش بە هەر بەهێزی یەكێتی ناویان دەبەن! یەکێتی ڕێکخراوێکە و تا کۆتایی وەک ڕێکخراوێک دەمێنێتەوە.

ئەگەر کوردستانی عێراق وڵاتێک بووایە، ئەگەر سەربەخۆ بووایە، ئەگەر هەڵبژاردنیان ئەنجامدابا، کە پێم وایە کەسێک دەنگی دەدا، ئەگەر لە ماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردنێکی ئازادیان لە سلێمانی لە وڵاتی سەربەخۆی کوردستانی عێراق ئەنجامدابا، کەسێک دەنگی دەدا وەک یێڵتسین لە ڕووسیا کردی، ئەو بەو ئارگیومێنتە دەنگ دەدات کە من دەروازەی ئێوەم بۆ ڕۆژئاوا، بۆ یارمەتییەکانی ڕۆژئاوا و یارمەتی تەکنیکی و ئابووری. وە ئەگەر کۆمۆنیستەکان بێنە سەر کار، ڕۆژئاوا بایکۆتت دەکات. لە ئەنجامدا تۆ وەک کۆمۆنیستێک دەنگ ناهێنیت. لە ئەنجامدا میدیا لە دەستی ئەودایە، پارەکە لە دەستی ئەودایە و بەو پێیەی هەڵبژاردنی لەو جۆرە نییە و کوردستانی عێراق نیشتمان نییە، یەکێتیش هەریەکێتیە و ئەمەش هێزمان پێدەبەخشێت.

ئێمە دەتوانین ڕێکخراوێک لە مەیدان دوور بخەینەوە، دەتوانین فشار بخەینە سەر ڕێکخراوێک، ڕێکخراوێک کە حکومەت هیچ جێگەیەکی تێیدا نییە، حکومەتێک کە بڵێت من شەرعیەتی خۆمم لە هەڵبژاردنەکانی حەوت ساڵ پێش ئێستا بەدەست هێناوە و بیست ملیۆن کەس دەنگیان پێداوم، شتێکی لەم شێوەیە نییە. دەکرێ بڵێین خۆت هاتونەتە سەر دەسەڵات و ئێستاش دەبێت بچنە دەرەوە. لەم دە ساڵەدا ساتگەلێکی گرنگ هەبوون کە دەمانتوانی جێپەنجەی خۆمان دابنێین.
یەکێکیان سەرەتای ئەم کەیسە. کاتێک شەڕی ئەمریکا و عێراق دەستی پێکرد. باشە لەو کاتەدا ئێمە ڕێکخراو نەبووین و هەر پلانێکمان هەبوایە نەماندەتوانی لەمە باشتر کار بکەین. بەڵام کاتێک مەسعود بارزانی سلێمانی گرت و هەموو هێزەکان شارەکەیان چۆڵ کرد، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری شارەکەی بەجێنەهێشت و ئەمە هەڵە بوو. بەڕای من دەبوایە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق لە هەمان کاتدا ڕووخسارێکی سەربازی بگرێتە بەر و لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و کەسانی تردا شارەکە بەجێ بهێڵن و بچنە سەر شاخ. سی کەسی پڕچەک دەکرد و لە سەر شاخەکەدایدەنان. لەکاتی گەڕانەوە لە ڕیزی ڕزگارکەرانی سلێمانی دەبوون. وێنەی کۆمەڵایەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق لەو قۆناغەدا دەتوانرا بگۆڕێت. وە ئێمە ئەوەمان نەکرد.

کورش باسی لەوە کرد کە بۆچی ئێمە لە چوارچێوەی بۆچوونە نەریتییەکانداین. چەندین سات هەبووە.لەوانە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر کۆمەڵگەی عێراق لەلایەن رۆژئاواوە و دۆخی یەکلایی نەکراوی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ خودی خەڵک. پێم وایە حیزبێک تێنەگات دەبێ چی بکات بۆ ئەوەی ئێستا گەشە بکات و تا چەند دەتوانێت گەشە بکات، ناگاتە هیچ شوێنێک. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق دەبێ ئێستا بزانێت ئەگەر بیەوێت کاری سەربازی بکات، ئێستا ئەم کارە سەربازییە دەتوانێت چ ڕەهەندێکی هەبێت و دواتر دەبێت چ ڕەهەندێکی هەبێت؟ پێویستە بزانێت ئەگەر دەیەوێت ڕێکخستنی گشتی بکات، دەبێت چ جۆرە ڕێکخراوێکی گشتی بێت؟ پێم وایە دەتوانرێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە. ئاڵۆز نین.

دروشمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق ڕوونە، تا هێزێکی باوەڕپێکراو ڕانەگەیەنێت، کەس پەیڕەوی ئەم دروشمە ناکات. تا کەسێکی دەسەڵاتدار نەڵێت پێویستە کوردستانی عێراق سەربەخۆ بێت، کەس بەدوایدا نایەت. خەڵک تەنها بە قسەی ئێمە لە بارەگاکانمانەوە ئەم کارە ناکەن. لە ئەنجامدا دەبوو زۆر لەمەوبەر بەرەیەکی لایەنگری ڕیفراندۆمتان پێکهێنابا، چونکە ڕیفراندۆم بابەتی شەخسی و ڕێکخراوەیی من و بزووتنەوەی من نییە. دەبوایە بە سادەترین و ئابوریترین و خەڵک دۆستترین شێوە بابەتی تایبەت بە ریفراندۆمتان تاوتوێ بکردایە. لە ڕێگەی زۆرێک لە وتاردەرانەوە کە بڵێن بەڕیز تاڵەبانی سەیری ئەندەنوسیا بکە، تا ئەندەنوسیا کەمێک ئاڵۆز بوو، تیمۆری ڕۆژهەڵات سەربەخۆیی خۆی بەدەستهێنا. لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستانی عێراقدا، ئەگەر کەسێک باسی سەربەخۆیی نەکات، بەڕای من هەرگیز ناتوانێت جارێکی تر بیوروژێنێتەوە. ئێستایە کە کەس ناهێڵێت حکومەتی ناوەندی بجوڵێت. ئەگەر ڕۆژێک حکومەتی بەعس بکەوێت و هەڵبژاردن بکرێت، لەنێو ئەو هەڵبژاردنانەی کە لەم وڵاتانە ئەنجامدەدرێن و حکومەتێکی وەک حوسنی موبارەک بێتە سەر دەسەڵات لە بەغدا، کێ ئامادەیە پارچەیەک خاکی عێراقی لێ جیابکاتەوە؟ بەڕای من لەم جۆرە بارودۆخانەدا کەس ناتوانێت باسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق بکات.

ئێستا دەتوانیت ئەم کارە بکەیت. ئەمڕۆ دەکرێت بچین بڵێین ئەمە سەربەخۆیە و دەکرێت نیشان بدرێت کە ئەم پرسە ڕێگا چارەی هەیە. ئەگەر کەسێک ئەمە بکات پێویستی بە بزووتنەوەی ڕیفراندۆم هەیە و ئەرکی کوردستان ڕوون بکاتەوە. بۆ بزووتنەوەیەک کە سەرێکی لە نیویۆرک و سەرێکیشی لە سلێمانی و هەولێر بێت. بزووتنەوەیەک کە خۆی لە پێوەرەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا سنووردار ناکات و بیروڕای خۆی دەڵێت. ئەوە دەتوانێت هەمووان ڕازی بکات و مایکرۆفۆنی پێبدات. لە بزووتنەوەیەکی ئاوادا و بەو پشتیوانییە دەتوانی زۆر شت بڵێیت. بە بڕوای من حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراقدا لەم ماوەیەدا وەک بزووتنەوەیەکی پەرەپێدەر مانەوە. تەنانەت نەبووە بە ڕێکخەر، واتە نەبووە نوێنەری ناڕەزایەتی جەماوەریان بۆ باشکردنی بژێوی و داخوازیە ئابوورییەکانی جەماوەری بێبەش کە پشکێکی گەورەیان لەم کۆمەڵگایەدا نییە نەکردوە. هەندێک جار بوو بە نوێنەری ژنان، ئەمەش دیاردەیەکی سەرنجڕاکێشە و دەبێ لەو جۆرە کارانە زیاتر هەبن. بەڵام هەر بە بزووتنەوەیەکی بانگەشەکار و هاندەر مایەوە، لەکاتێکدا ئەبوو بووبێت بزووتنەوەیەکی سیاسی، لە پێشی ناڕەزایی سیاسی و مافی مەدەنی و بارودۆخی ژیانی خەڵک و لە هەمووی زیاتریش بە بڕوای من دیاریکردنی بەرپرسیارێتی یاسایی کوردستانەوە بوەستایە.

“کوردستان چییە”؟ بەڕای من ئەوە زیاترە لە خاڵێکی بانگەشەیی(تەرویجی) لە بەرنامەکەماندا کە ئێمەش دەمانەوێت کوردستان سەربەخۆ بێت. بەڕای من دەبوو بڵێین ئێمە دەمانەوێت کوردستان سەربەخۆ بێت، هەرکەسێک پرسیاری کردبا ئەرکی کوردستان چییە، وەڵاممان دەدایەوە ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ حکومەتی عێراق بیت، بڕۆ پێشەوە و دانوستان بکە و چارەنوسی خەڵکەکە ڕونبکەرەوە. ناتوانێ چونکە کۆمەڵگا سەرگەردانە، مەحاڵە دەسەڵاتی سەرۆک خێڵێک بۆ ماوەی دە ساڵ قبوڵ بکرێت. سەبارەت بەو ڕاستییەی کە دەبێ چارەنوسی کوردستان ڕوون بکرێتەوە، دەتوانین زۆرترین گوشار بخەینە سەر “یەکیەتی” و “پارتی”. ئەگەر وڵاتە هەڵبژاردن کەی ئەنجام ئەدرێت؟ ئەگەر وڵاتە کێ دانی پێدا ناوە، ئەگەر وڵات بێت، کوا دامودەزگاکانی؟ئەگەر وڵاتێک بێت سەرۆکەکەی چۆن دیاری دەکرێت؟ ئەگەر وڵاتێک بێت دەستوورەکەی چییە؟ هێشتا دەکرێت ئەم کارە بکرێت و پێویستمان بە چەک نییە. دەکرێت خەڵک بهێنینە سەر مەیدان و پێیان بڵێین تەکلیفی کوردستان ڕوون بکەنەوە. من دەگەڕێمەوە سەر کەموکوڕییە سەرەکییەکانمان کە کۆڕەشیش ئاماژەی پێدا و بە ڕواڵەت چەند پرسیارێکی وروژاند. گفتوگۆی ڕابەرایەتی! ئەوەی کە ئێمە ڕابەراایەتیمان نییە مانای ئەوە نییە کە کەسێکمان نییە بتوانێت بە باشی ڕابەرایەتی بکات. بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە کەسەکان جیا نین. ئێمە لە ئێران ڕابەرمان نییە، لە عێراقیش ڕابەرمان نییە، لە ئەوروپاش هیچمان نییە. هەبوونی ڕابەری بە مانای دانانی وێنەکەیان نییە لە ڕۆژنامەکاندا. ئێمە پێویستمان بەو کەسانە هەیە کە لەم قۆناغەدا کۆمەڵگا بە خۆیانەوە گرێ بدەن. هەندێک کەس دەبنە سەرکردەی سەربەخۆیی وڵات و تا کۆتایی تەمەنیان بە سەرکردەی سەربەخۆیی دەناسرێن. موسەدق پێشەنگی بە نیشتمانیکردنی پیشەسازی نەوتە. هەرکەسێک باس لە بزووتنەوەی بە نیشتمانیکردنی پیشەسازی نەوت بکات، وێنەی موسەدق بەرز دەکاتەوە. چونکە لەو بزووتنەوەیەدا هێڵێکی کێشاوە، ستراتیژێکی لە مێشکدا هەبوو، گرنگ نییە ڕاست بێت یان هەڵە، بیری دەکردەوە و دەیگوت “من” خەڵکەکەی خۆم بەم ئاراستەیە یان ئەو ئاراستەیەدا دەبەم، سەرم بەرز دەکەمەوە کەمێک بەرزتر و دەڵێم، خەڵکینە وەرن بۆ ئەولایە، ئەم کارە پێویستە. نموونەیەکی دیکە گاندییە. گاندی ئاماژەی بەوەشکردووە، خوازیاری سەربەخۆیی لە ئینگلتەرایە. لەلایەکی دیکەوە محەممەد عەلی جینا هەر بەو شێوەیە وتی کە منیش سەربەخۆییم لە هیندستان دەوێت و ئەو بوو بوو بە ڕابەری هەندێک کەس. ڕابەرە ئەو کەسەیە کە ژیان و بیری خۆی تەرخان دەکات بۆ ڕابەراایەتیکردنی خەلکەکەی لە قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراودا. لە کوردستانی عێراق لە ئەم ساتەوەختە مێژووییە ئەمڕۆیە. یەکەم دەرفەتە کە کۆمەڵگای مەدەنی بتوانێت لە کۆمەڵگای کوردستانی عێراقدا گەشە بکات، دەکرا لە دوو عەشیرەت و کۆچەری باکوور و باشووری کوردستانەوە هاتبا. دەکرێ واز لە میراتی بزووتنەوە ناسیۆنالیستییە ڕووکەشەکان بهێنرێت، بزووتنەوەیەکی چەپی ڕادیکاڵ وەک هێمایەک بۆ ڕزگارکردنی کوردستان و دۆزینەوەی شوناسی کۆمەڵایەتی و سیاسیی کوردستان لە کۆمەڵگادا دەربکەوێت. نەیکردووە ئەنجامی نەداوە! وەک ئەوە نییە بڵێن تۆ دێیت دەبیتە رابەری کوردستان. ستراتیجیستى ئەم کەیسە دەبێتە سەرکردە. سەرکردە ئەو کەسەیە کە دەڵێت ئێمە گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە و دەبێت بیکەین. نەبوونی ڕابەر مەسەلەیەکی ڕێکخراوەیی و تەنانەت ڕەخنەش نییە، بۆ نموونە ئەمجەد غەفور بۆ نەبوویتە ڕابەری بزووتنەوەکە. بە وتەی یەکێک لە هاوڕێکانم وەڵامەکە ئەوەیە ئەگەر دەزانی بۆ خۆت نەتکردووە؟ ئەگەر بوون بە ڕابەر ئەوەندە ئاسانە، ئەوا خۆت بیکە. هەرکەسێک ئەمە بڵێت ئەو پێگەیەی لە کۆمەڵگادا نییە. ئەم بزووتنەوەیە پێویستی بە ستراتیژێک هەیە کە لەم دە ساڵەدا ژیانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ ئەوەی ئەم هەرێمە لە خاڵی A بگەیەننە خاڵی B و دیدگایان هەبێت. ئەوانەی لەم بزووتنەوەیەدا بەشدارن، و سەرکردەکانیان دەبینم، هەموویان کۆمۆنیستی باشی ئەو کۆمەڵگایەن، بەڵام هیچیان سەرکردەیەکی کۆمەڵایەتی نین بۆ کۆمەڵگە بڵێت من سیمبولی ئەم هیوا و خەونانەم لە کۆمەڵگەی کوردستانی عێراقم و گرێدانی من بەم پرسەوە، من بخەنە هەر شوێنێک هەمان ، ئەم قسانە دەڵێم و دەتوانێ بڵێ ستراتیجی من ئەوەیە:

١- خەڵکی کوردستانی عێراق لە ژێر هەژموونی فیکریی خێڵەکی و بزووتنەوەی پێشمەرگایەتی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا دەهێنمە دەرەوە. بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژنامەیەک دادەمەزرێنم، ڕادیۆیەک دادەمەزرێنم. بۆ ئەم مەبەستەش ئەو ئەنجومەنانە دروست دەكەین كە هۆشیاری خەڵك بەرز دەكەنەوە.

٢- کوردستان لە نادڵنیایی یاسایی-سیاسی ڕزگار دەکەین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ست به‌ بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی گروپی گوشار له‌ ئه‌وروپای رۆژئاوا و ئه‌مریكا دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ خه‌ڵك بڵێن سه‌ربه‌خۆیییان به‌ تیمۆری رۆژهه‌ڵات دا، ئه‌وان ئاماده‌ن سه‌ربه‌خۆیی به‌ سۆماڵ بده‌ن. ئەوانەی نەیاندەزانی لە جیهاندا بوونیان هەیە، سەربەخۆیییان بەدەستهێناوە. ئەبخازییەکان تا ئێستاش لە جۆرجیا ئیدیعا دەکەن. ناگۆرنۆ قەرەباغ توانی سەربەخۆ بێت و پابەند بێت بە ئەرمینیا. تیمۆری ڕۆژهەڵات کە هەمووان پێیان وابوو ئەندەنوسیا هەرگیز سەربەخۆییەکەی قبوڵ ناکات، سەربەخۆ بوو. لە کۆتاییدا پێویستە کەسێک بێت کۆت و شەرواڵ لەبەر بکات و بە خەڵکی جیهان بڵێت ئێمە نوێنەری ئەو کەسانەین و ئەرکی ئەم خەڵکەی کوردستانی عێراق ڕوون بکەینەوە، ئەگینا شەڕێک ڕوودەدات. من دەمەوێت سەرکردە بڵێت لێرەدا چۆن کۆمۆنیزم دروست دەبێت.

من دەمەوێت سەرکردە بڵێت چ جۆرێک بەدیل لە بزووتنەوەی چەکداری دروست بکرێت لەبەرانبەر ئەو بزووتنەوە چەکدارانەی کە هەن. هەموومان دەزانین کە حیزبی بێچەک لە کوردستانی عێراق چانسی نییە. حیزبی بێچەك لە چوارچێوەی كوردستان و عێراق و ئێران و توركیادا، بێگومان توركیا كەمترە، بەڵام لە چوارچێوەی ئێران و عێراقدا كەسێك كە نەتوانێت چەكێكی بەدەستەوە بێت هاوشان لەگەڵ باسە سیاسییەكەیدا، ئەو بچووکترین چانس نیە، چونکە بۆرژوازی چەکدارە. ئەگەر بۆرژوازی چەکدار بێت، ستراتیجی خەباتی چەکداریمان چییە؟ لاسایی کردنەوە و شوێنکەوتنی یەکێتی، یان پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق یان کومەڵەی پێشوو؟ ئایا دەتوانین هیوامان هەبێت هێزێکی دوو هەزار کەسیمان هەبێت بۆ ئەوەی کە مەسروفاتیان بۆ بکەین؟ تەنها مەسروفاتیان بۆ بکەین. لەم بارودۆخانەدا ستراتیژی ئیدارەکردنی داراییمان چییە؟ پێویستە سەرکردەیەک هەموو ئەمانە حساب بکات و بڵێت من بەم ئاراستەیە دەڕۆم و بتوانێت بێتە دەرەوە و بەڵێنێک بدات و ڕیزێک لەگەڵ خۆیدا بگرێت. ئەتوانێ بێتە دەرەوە و هێندە بە ڕوونی قسە بکات و ڕوونی بکاتەوە و هان بدات کە لانی کەم دە کەس بڵێن ئەمە ڕێگای ڕاستە و منیش بە پەتەکەی دەچمە سەر ئەم چاڵە. ئەگەر دانیشن و گرفت وەربگرن چەند وەڵامی کێشەی نوێ بدەیتەوە بەس نییە. ئەمە ڕابەر دروست ناکات. سەرکردە ئەو کەسەیە کە کێشە دروست دەکات. کێشەیەک بۆ کۆمەڵگا و بۆ بەرەی پێچەوانە دروست دەکات. ئێمە لە کوردستانی عێراق و لە بزووتنەوەمان لە ئێران و عێراق ئەمەمان نییە. ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ عێراق به‌دیده‌كرێت و له‌ ئێرانیش به‌رچاو نییه‌. ئێمە تا ئێستاش لە ئێران لە هەلومەرجێکی نایاساییدا دەژین. ئەگەر تۆزێک زیاتر لەم کرانەوە سیاسییە لە ئێراندا هەبێت، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بەتەواوی ڕووبەڕووی هەمان کێشە دەبێتەوە، کە ئێمە سەرکردەمان نییە. پێویستە خەڵک خۆی بەرز بکاتەوە بۆ ئاستی سەرکردە کۆمەڵایەتیەکان کە خەڵک لە خوزستانەوە تا خوراسان شوێن قسەکانی ئەوان بکەون و گرنگییان پێبدەن و ڕای خۆیان دەهێننەوە. لە ئاکامدا، پێشکەشکردنی وتارێکی بچووک، نووسینی نامیلکەیەک یان قسەکردن لە کۆمیتەی ئێمەدا، ئەمە شێوازی ژیانی سیاسیی کۆمۆنیستێکی ئەم سەردەمە نییە. کۆمۆنیستێک بچێت و میکانیزمێک دروست بکات کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت. هەموو کەسێک تەلەفزیۆنێکی هەیە جگە لە ئێمە. هەر لەم کوردستانەدا حزبی زەحمەتکێسان و سەندیکای دەرمانسازان تەلەفزیۆنیان هەیە، ئێمەش پەیڕەوی ناکەین، وەک ئەوەی تەلەفزیۆن بۆ ئێمە نەبێت! لە خودی ئێرانیشدا هەمان شتە. دەچین پارە دەخۆین. بۆچی پارە پەیدا ناکەین؟ چونکە ئێمە لە نەریتێکەوە هاتینە دەرەوە کە دەیەوێت جونیۆر بین. هەمیشە کەسی دووەمە. ئەو شێوازەی راست مومکین بۆ بزووتنەوەکەی دەکات، چەپ پێویستی پێی نییە چونکە هەمیشە لە سەریان داوە و بڕیارە لە پەراوێزی کۆمەڵگادا پڕوپاگەندە بکات. بەڵام ئەگەر بتەوێت پێشەنگی کۆمەڵگا بیت، دەبێت ڕۆژنامەیەکت هەبێت. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ڕۆژنامەیەکی ئاسایی نییە کە وەک ڕۆژنامەکانی دیکە هەموو شەوێک دەربچێت. چۆن دەکرێت بزووتنەوەیەک پێشبخرێت کە ڕۆژنامەی نەبێت، ڕادیۆی هەمیشەیی نەبێت، ڕووخساری سەرکردەکانی پیشان نەدات بۆ قسەکردن لەگەڵ خەڵک (بێگومان هەندێکمان لە ناوچەی سلێمانی واین)؟

بوونی ستراتیژ و بردنی بزووتنه‌وه‌ له‌م قۆناغه‌وه‌ بۆ ئه‌و قۆناخه‌ و دابین کردنی پێداویستیه‌ سه‌ره‌کییه‌کان بۆ ئه‌م کاره‌ شتێکه‌ که‌ ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی ده‌بینه‌وه‌. ئه‌م کێشانه‌ی حیزبی عێراقی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن چونکه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌وان چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. کەس ڕێگری لە ناسک ئەحمەد ناکات کە بچێتە ناوەڕاستی شاری سالمیانی و قسە بکات، ئێمە ئەو چانسمان نییە. ناتوانین بچین لە تاران قسە بۆخەڵکی بکەین، بەڵام ناسك، تاهیر، خوسرەو، موئەیەد، هەموو ئەم هەڤاڵانە دەتوانن بڵێن من دەمەوێت لە فڵان گۆڕەپانێکدا چاوم بە خەڵک بکەوێت. بۆ نموونە ئەمجەد غەفور دەکرێ بچێتە ماڵی خەڵک و زەنگ لێبدات و بڵێت کە من ئەمجەد غەفورم لە سەرکردایەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقەوە و دەمەوێت ڕای ئێوە لەسەر هەندێک بابەت بزانم. لێرەش ئەم کارە دەکەن و لەم وڵاتەشدا کەسێک کە بیەوێت ببێتە پارێزەر جانتاکەی دەخاتە ژێر قۆڵی و زەنگی دەرگای هەموو ماڵێک لێدەدات. ئێمە ئەم ئەگەرەمان هەیە و لێرەدایە کە نەبوونی ئەو جۆرە کەسە و ئەو جۆرە کارەکتەری سیاسی خۆی نیشان دەدات.

ئەوە نییە کە ئێمە ئەم جۆرە کەسەمان لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا نییە، بەڵکو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پڕە لە سەرکردە. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران هیچ کامیان نییە. ئەمڕۆ کەس لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ئەم چاوەڕوانییەی نییە، بەڵام ئەم چاوەڕوانییە، کە ئێوە لە ئاستی کۆمەڵگادا مرۆڤەکان بناسێنن، وردە وردە سەرهەڵدەدات و هەست بە گوشارەکانی دەکەین. بەڵام بۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق جێگای سەرنجە و لەمڕۆدا پێویستە. ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ركردانه‌ به‌ دیدێكی داهاتووه‌وه‌ به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ ناچنه‌ پێش، چونكه‌ بزوتنه‌وه‌كان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشن، كاتیان له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ هاتووه‌ و پرۆلیتاریا بوونی هه‌یه‌، ناچنه‌ پێش. بزووتنەوەیەکی سیاسی جگە لە سەرکردەیەکی سیاسی هیچ مانایەکی نییە، ئەگەر کەسێک بڵێت ئەم بزووتنەوەیە ئەم کێشانەی هەیە، مەبەست لێی ڕەخنە نییە، ئەگەر بڵێم ڕابەرایەتی مەبەستم کۆمیتەی ناوەندییە، ئەگەر باس لە چالاکی سەربازی بکەم، من واتە هاوڕێیانی مقەڕ. ئەمە پرسەکە نییە. مەسەلەکە ئەوەیە ئەگەر وێنەیەکی ئاسمانی ئەم بزووتنەوەیە بگرین دەبینین لەم دۆخەدا پێویستە ئەم حیزبە لێرە بێت، بەڵام وانییە. بۆچی نا؟ هیچ چارەسەرو نوسخەیەکمان نیە کە لە نیوان شەوڕۆژێکداا ئەنجام بدرێت. هەر ئەوە بەس نییە چارەنامەیەک بنووسیت، کتێبێک بنووسیت، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەیت، کۆنفرانسێک ڕێکبخەیت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. پێویستە بزووتنەوەی سیاسی بنیات بنرێت. پێویستە بە زەحمەت و ئارەقە دروست بکرێت و ئەم کارانەش هەوڵێکن لەم بوارەدا.

هەندێک لە هاوڕێیان دەڵێن ئێمە پێشتر ئەم پرسانەمان نەدەزانی و تازە بۆمان دەرکەوت. هاوڕێیان ئێمە ٢٠ ساڵە باس لە دروستکردنی کۆمۆنیزمێکی کۆمەڵایەتی دەکەین کە لە پەراوێزەوە بچێتە چوارچێوەی کۆمەڵگاوە، کە میکانیزمە دەستەگەریەکان وەلا بنێت و میکانیزمە کۆمەڵایەتییەکان بگرێتە دەست و ئەمەش ٢٠ ساڵە دەیکەین. ئایا ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م قسانه‌ ده‌كات پێڵاو و كڵاو له‌به‌ر بكات و ببێته‌ سه‌ركرده‌ له‌ هه‌موو وڵاتێكدا؟ ئەمە پراکتیکی نییە. ئێمە هەوڵ دەدەین لە بزووتنەوەکەماندا تێڕوانین دروست بکەین، هێزی دەستنیشانکردن دروست بکەین بۆ ئەوەی ئەم شێوازانە جەماوەری بن و ئەو شێوازانە جەماوەری نەبن، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە کەسانە دەربکەون، کە ئەم جۆرە کەسانە بتوانن لەم ڕۆڵەدا دەربکەون . لە ئەنجامدا ئەوەی پێویستە سەبارەت بە حیزبی عێراقی بکرێت، بە بڕوای من ئەوەیە کە پێش هەموو شتێک ستراتیژێک هەبێت. ستراتیژێک کە بزانێت لە وەها دۆخێکدا، بەم ناڕوونییە کۆمەڵایەتیانە، بەم ئەگەرە کۆمەڵایەتی-سیاسییانە، بەم سنووردارکردن و ئەگەرە ڕێکخراوەیییانە، دەبێ چی بکەین.
لەم ماوەیەدا لێیان داین و دیار بوو درەنگ یان زوو یەکێتی دێتە لامان و شتێک دەڵێت. ڕەنگە ئەو بارەگایانەی کە ئێمە لەوێ هەمانە دوای نۆ ساڵ ناچار بین کە لە ساڵی دەیەمدا بیدەینەوە. بەڵام ئەمانە چارەسەریان هەیە. بە بڕوای من حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق دەتوانێ دەرفەتێک لەم دۆخەدا دروست بکات. ئەم حیزبە تا ئێستاش لە کوردستانی عێراق حیزبێکی ئاشکرای یاساییە. ئێمە تا ئێستاش باس لە پێگەی حیزبێکی یاسایی-گشتی لە کوردستانی عێراق دەکەین. دۆخەکەی هاوشێوەی دۆخی نەهزەتی ئازادی و تەنانەت دووی خوردایەکانی تارانە .حەجاریان کە تەقەیان لە سەری کردووە، حیزبەکەی پێکهێناوە. ئێمە بەردەوام باسی هاتن و کوشتنی ئیسلامیەکان دەکەین. باشە ئەوە زانراوە کە ئەوان تیرۆر دەکەن. ئیسلامییەکان لە تاران وەزیری کابینەی حکومەتیان تیرۆر کرد و ئەویش ئیفلیج بوو، بەڵام گەڕایەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە. چالاکی ئاشکرا لە وڵاتانی جیهانی سێیەمدا هەمان شتە. نابێت چاوەڕێی ئەوە بین کە وەک ئینگلتەرا بێت و گرەنتی ئەوە دەدەن کە تۆ تیرۆر ناکەن. ئێمە لە کۆمەڵگایەکدا دەژین کە ئیسلامیەکان تیرۆر دەکەن و تۆش دەتەوێت ڕێگری بکەیت لە تیرۆرکردنیان. بەهەر حاڵ ئێمە یاسایین. ئێمە لە ئێستادا یاسایین. کەسێک پێی ڕاگەیاندین تۆ هاوڵاتیت و دەتوانیت چالاکیەکانت ئەنجام بدەیت، بەڵام ڕێگەت پێنادرێت بارەگات هەبێت. باشە ئێستا ئەمە دەڵێت بەڵام دەتوانین بچین گفتوگۆ بکەین و هەرچیمان بوێت بیکەین.

بەڵام میکانیزمی ئێمە چییە؟ ئەگەر لەبیرتان بێت پێشتر باسمان لەم بابەتە کرد و نوسیم کە پێویستە لە هێزی سێیەمەوە بگۆڕین بۆ هێزی یەکەم. ئەمڕۆ باسی ئەوە دەکەین کە جارێکی تر ببینەوە بە هێزی سێیەم. لە ڕاستیدا ئەو سیاسەتە چییە کە بتوانێت لە گرووپێکی تاڕادەیەک پەراوێزەوە بمانگۆڕێت کە وا دیارە هێڵەکەی لەدەستداوە و هیچ پلانێکی بۆ داهاتووی نییە، بۆ هێزێک کە لە گۆڕەپانی سیاسیدا ئامادەیە؟ ئێمە لە تەبلیغات و بانگەشەی ئایدیالی مرۆڤایەتی و بانگەشەی ئایدیالی کۆمۆنیست و بەرگری لە ژن و بەرگری لە عەلمانیەت و بەرگری لە منداڵان لە کۆمەڵگای کوردستان و بەرگری لە بێبەشەکانمان کەم نەبوو. ئەمە بزووتنەوەی شەرەفمەندانە و شۆڕشگێڕانەی ڕابەرایەتی و کادیرەکانمان لەم کۆمەڵگایەدا بووە و ئەگەر ئەمانەمان نەبوایە لە کوردستانی عێراقدا هیچ نەدەبوو. بەڵام ئەمە بەس نییە. بە بڕوای من دەبێ ببینە بزووتنەوەیەک کە وڵات لێرەوە بۆ ئەوێ ببات و ئەمە بە خەڵک بڵێت. پێم وایە پێویستە ئاڵۆزییەکانی کوردستانی عێراق ببینرێت و لە هەمان کاتدا ئەگەرەکانیشی ببینرێت. منیش وەک کۆڕەش پێم وایە مەسەلەکە گۆڕینی کۆمۆنیزمی کرێکارییە بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسی. بزووتنەوە سیاسییەکان لە سەرکردە سیاسییەکان جیا ناکرێتەوە کە دەیانەوێت ئەو بزووتنەوەیە بەرەو ئاقارێکی دیاریکراو ببەن. بەگشتی پێموایە ئەم دۆخە نموونەیەکی زیندووی کێشەی کۆمۆنیستەکان و کۆمەڵگایە کە تەنیا لە بزووتنەوەی ئێمەدا قەتیس نییە. کێشەی کۆمۆنیستەکان و کۆمەڵگا. چۆن کۆمۆنیستەکان لە پەراوێزەوە بەرەو ناخی کۆمەڵگا دەڕۆن و دەبنە ئەکتەری سەرەکی دیمەنی سیاسی سەردەمی خۆیان. ئەمە لە کوردستانی عێراقدا بە ڕوونی دیارە.

ئەمە کارەساتێکە بەسەرماندا دێت. واتە کاتێک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ئاشکرا دەبێت و دەچێتە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی لەوانەیە بیبینێت، نەخێر ئەوەندە سادەش نییە. دۆخێک کە هیچ پەیوەندییەکیان بە تۆوە نییە، بەڵام کارەکە بەرەو پێش ناچێت. خەڵک لە دەوری تۆ کۆنابنەوە، ئەوەندە سادە نییە، چونکە ئەمە یارییەکی جیاوازە و یاسای جیاوازی هەیە. بە بڕوای من تا ئێستا باسەکە لە چوارچێوەی حیزب و کۆمەڵگادایە. کێشەی من تەنها تێنەگەیشتن نییە. کێشەکە دیدێکی مێژووییە کە کۆمۆنیستەکان ماوەیەکی زۆرە بەدەستیەوە دەناڵێنن. ئەوەی کە دڵی کۆمەڵگایان داوەتە بۆرژوازی، خەباتیان لەسەر بیر و بیروباوەڕ و نۆرم و نەریتیان بە بۆرژوازی سپاردووە. مەسەلەی ڕاگەیاندنیان بەتەواوەتی داوەتە بۆرژوازی، دەسەڵاتی سەربازییان بەتەواوەتی بە بۆرژوازی سپاردووە، کۆمۆنیستەکان خۆیان بوونەتە گرووپێکی پڕوپاگەندە، ئاژیتاسیۆن، ناڕازی لە پەراوێزی کۆمەڵگادا.

دیارە ئەگەر بیست ساڵی ترمان پێ بدەن لە کوردستان، بەم دۆخەوە ناگەینە هیچ شوێنێک. پێویستە لە چوارچێوەی حیزبێکی سیاسیدا دەرکەوین کە دەسەڵاتی سیاسی دەوێت و کاری بۆ بکات.

دەقەکە لە شریتی ئەرشیفی ئەنجومەنی مارکسە وەرگیراوە
بۆ یەکەمجار لە بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی مەنسوور حکمەت، چاپی یەکەمدا، حوزەیرانی ٢٠٠٥، لاپەڕە ١٥٤٠ تا ١٥٤٨
بە شێوەی نووسراو لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-حکومەتییەوە بڵاوکراوەتەوە.

١٤\٧\٢٠٢٢
hekmat.public-archive.net #0440fa.html




به‌یت و حه‌یران له‌ فۆلكۆری كوردی دا… ڕه‌سوڵ بۆسكێنی

بنكه‌ی ڕۆشنبیری وهونه‌ری له‌ڕانیه،‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌دیاری كراوی،له‌17-6- 2022 له‌ئێوا‌ره‌یه‌كی ڕه‌نگاڵه‌ییدا ئاهه‌نگێكی خۆش و پڕسۆزی بۆ(دووه‌مین دیداری به‌یت و حه‌یران)سازكردبوو، به‌شداری ‌چه‌ندین به‌یتبێژ و حه‌یرانبێژی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاهه‌نگه‌كه‌یان جوانتر ڕازانده‌وه‌‌، هه‌رچه‌نده‌ من شاره‌زا و پسپۆڕی بواری هونه‌رنیم، به‌ڵام له‌ژێر ڕۆشنایی فه‌رموده‌و بیروڕای ئه‌و شاره‌زایانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌‌ دواون، بۆ گرنگی پێدانی زیاتری بابه‌ته‌كه‌، ده‌مه‌وێت به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌ندێك باری سه‌رنجی خۆم ده‌رببڕم.
دیاره‌ هه‌ڵكه‌وته‌‌ و سروشتی‌ ڕازاوه‌ی كوردستان، ئه‌م نیشتمانه‌ی كردووه‌ به‌مه‌ڵبه‌ندی به‌زم و ئاوازو گۆرانی، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئه‌م نیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته‌ سه‌رنج بده‌ی ئاوازو گۆرانی و به‌یت و حه‌یران ده‌بیسترێت، سروشت و هه‌ڵكه‌وته‌ی هه‌رناوچه‌یه‌ك له‌كوردستان شێوازێكی تایبه‌تی له‌موزیكی كوردستان به‌دیهێناوه‌، كه‌له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار گوتراوه‌و دواتریش له‌ڕێگای چڕینه‌وه‌ له‌نه‌وه‌یه‌ك بۆ ‌نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ و له‌ڕابردوویه‌كی زۆر دووره‌وه‌ به‌ئاوازخوێنانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌، ئه‌مانه‌ گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخن، سه‌ره‌ڕای به‌رزی هونه‌ره‌‌كه‌ وشه‌گه‌لی زۆر ڕه‌سه‌نیان له‌فه‌وتان پاراستووه‌، هه‌رئه‌مه‌ش وای له‌زانای به‌رزی ئه‌ڵمانی (ئۆسكارمان) كردووه‌، به‌سه‌رسامیه‌وه‌ بڵێت:”پیاو واقی وڕده‌مێنێ له‌وه‌ كه‌كورده‌كان چۆن توانیویانه‌ پارچه‌ هه‌ڵبه‌سته‌كانیان ده‌ماوده‌م وا باش به‌وردی و باشی بگێڕنه‌وه‌.”
ئه‌گه‌ر له‌ئاوازی كوردیدا به‌یت و حه‌یران و لاوك و لاوژه‌و به‌سته‌و مه‌قام و گۆرانی جۆراوجۆرهه‌بن، ئه‌وا بەشێك لەگۆرانییە كوردییەكان، تایبەتمه‌ندی هەندێ ناوچەیان هه‌یه‌، وه‌ك: له‌هه‌ورامان هۆره‌، سیاوچه‌مانه‌و گۆرانی و ئاوازی لوڕستان…هتد، لەوێ لەدایك بوون و هەرلەوێش دەگوترێنەوە، سەبارەت بەحەیران و بەیتیش ڕای جۆراوجۆرهەیە، هەندێ كەس پێیان وایە حەیران تایبەتی دەشتی هەولێرەو بەیت لەموكریان لەدایك بووە، هی واش هه‌ن پێیان وایه‌: وڵاتی ڕەسەنی حەیران دزەییاتی و گەردیاتییە، لەوێوە پەڕیوەتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سۆران و موكریان، ئەوێ زیاتر مەڵبەند و سەرچاوەی بەیتی كوردین، نەك حەیران، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: حه‌یران له‌موكریان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و گه‌شه‌ی كردووه‌ و به‌ناوچه‌كانی تردا بڵاوبۆته‌وه‌.
بێگومان ئەو دابەشكردنە ناوچەییە زیاتر له‌ڕوانگه‌ی ئەمڕۆوه‌ به‌پێی جوگرافیای كوردستان سه‌یرده‌كرێ، بەبێ ئاوڕدانەوە لەمێژوو و ڕابردووی ئەم نەتەوەیە، كەسەردەمانێك كورد بەبێ هیچ لەمپەرێكی سیاسی توانیویانە گەرمێن و كوێستان بكەن و شتێك بەناوی سنوورنه‌بووه‌، وەك ئەوەی ئەمڕۆ لەنێوان بەشەكانیداهەیە، هه‌ردوور نه‌ڕۆین سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ئەو خێڵەكوردە كۆچەریانەی زستانان لەدەشتی هەولێر ژیاون، لەوەرزی خێڵ بەرەوژوودا بۆ ناوچەكانی‌ تری ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵكشاون و‌ له‌وه‌رزی دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ گه‌رمیان و پێ ده‌شته‌كان، به‌مه‌ش دەشتی هەولێر و موكریان و گه‌رمیان و كوێستان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بوون، كه‌نه‌ته‌وه‌ هه‌ر یه‌ك نه‌ته‌وه‌ و داب و نه‌ریت و كه‌لتوور، یه‌ك داب و نه‌ریته‌، به‌سانایی له‌یه‌كیان وه‌رده‌گرت.
بەوپێیە، ئەگەر ئەمڕۆ، ناوچە جۆراوجۆرەكانی كوردستان هەر كامە و لەڕووی كۆمەڵێك دابونەریتەوە لێك جیاوازن، ئەوە هۆكاری ئەو سنوورە دەستكردانەیە، ئەگینا لانیكەم لەداهێنان و بنەما كولتوورییەكاندا، دەگەڕێنەوە سەر یەك بنەماو بنچینە و هەمووان لەدروستكردنی ئەو شتەدا، كەناوی لێ دەنرێ فۆلكلۆر و كەلەپووری كوردەواری، دەستیان هەبووە، چونكە سەردەمانی پێش دابەشبوونی كوردستان، خەڵكی ئەو ناوچە لێكدابڕاوانەی ئێستا، بەبێ كۆسپ و لەمپەر هاموشۆی یەكتریان كردووە.
ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ئاوازی كوردستان، مێژووی سه‌رچاوه‌كه‌ی دێرینه‌ و بۆ سه‌رده‌مێكی دوورده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پێویسته‌ شاره‌زا و پسپۆڕانی ئه‌م بواره‌ توێژینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ربكه‌ن و لایه‌نه‌ شاراوه‌كانی بدۆزنه‌وه‌ و بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گینا هه‌ركه‌س له‌به‌رخۆیه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌ك له‌به‌یت و حه‌یران و لاوژه‌ و مه‌قام و لایه‌نه‌كانی تر بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه‌، بۆ خۆمان هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی خۆمان ده‌شێوێنین و ئه‌وه‌ی دوژمن پێی نه‌كراوه‌ تێكی بدات، خۆمان تێكی ده‌ده‌‌ین، به‌گێڕانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ریه‌ك له‌م ستران و ئاوازانه‌ بێ لێكۆڵینه‌وه‌ زیان به‌هونه‌ره‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نین، كێ ئه‌و زانیاریه‌ی پێداون، كه‌حه‌یران سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر و به‌یت سه‌رچاوه‌كه‌ی موكریانه‌، ئه‌گه‌ر له‌م بابه‌ته‌ وردبینه‌وه‌ زۆر ئاڵۆز و ماندووكه‌ره‌، ته‌نیا توێژینه‌وه‌ ئه‌مه‌مان بۆ ساغ ده‌كاته‌وه‌، بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوازانه‌ چۆن و له‌كوێ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، بۆ وێنه‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین یان هه‌رێمی (بیتوێن و پشده‌ر)، هه‌رچه‌نده‌ واباوه‌ سه‌ربه‌ موكریانی گه‌وره‌یه‌‌ و به‌(موكریانی چكۆڵه)‌ی ناوده‌به‌ن، به‌ڵام باواش بێت، ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ خۆی به‌شێكی هه‌ره‌ گرنگی كورده‌واریه‌، له‌باری كه‌له‌پوور و فۆلكلۆره‌وه‌ ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌نده‌،‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا به‌وجۆره‌ی شایانی بووه‌ لێی نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه‌ و وه‌ك پێویست ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ و نه‌ناسراوه‌، ئه‌گینا زۆربه‌ی به‌یته‌ كوردییه‌كانی وه‌ك: (به‌یتی قه‌روگوڵه‌زه‌ر، به‌یتی كاكه‌ میروكاكه‌ شێخ، به‌یتی شێخ فه‌رخ وخاتوون ئه‌ستی، به‌یتی خوڕشیدی خاوه‌ر)، ته‌نانه‌ت به‌یتی ئاسۆسی كه‌سه‌ید عه‌لی سه‌رده‌شتی دانه‌ره‌كه‌یه‌تی شوێن و جێگا و كه‌ره‌سته‌ی هه‌رێمی بیتوێنه‌، هه‌روه‌ها به‌یته‌كانی (باپیر ئاغای مه‌نگوڕ، ئاوڕه‌حمان پاشای بابان، شاییه‌ ئه‌جندان، به‌یتی پیوازان، نازوخدر، شاییه‌ دۆڵه‌بیه‌، ڕاوێ پاشای، به‌یتێ داران، به‌یتێ كیسه‌ڵی و زۆری تریش)، هه‌موویان تایبه‌ت به‌م ناوچه‌یه‌ن و عه‌لی به‌رده‌شانی له‌ئاهه‌نگی خۆش و که‌ش و ڕیتمی تایبه‌ت به‌خۆی وتوونی و دواتر كه‌وتوونه‌ سه‌رزاران و به‌زۆر ناوچه‌ی كوردستاندا بڵاوبوونه‌وه‌، ئه‌گینا سه‌رچاوه‌كه‌یان له‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌ڵقڵیوه‌، له‌راستیدا ئه‌مانه‌ هه‌موویان به‌شێكن‌ له‌مێژوو و فه‌رهه‌نگی ئه‌م ناوچه‌یه ‌و باسی دابونه‌ریتی كۆنی ئاهه‌نگی خۆشی و ڕووداوی كاره‌ستبارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناخوازم كه‌س به‌م شێوه‌یه‌ بدوێ، ته‌نیا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ به‌ساغ كردنه‌وه‌ی فۆلكلۆروهونه‌رو ئاوازوگۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان سوودی زۆر به‌فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نین.

ڕه‌سوڵ بۆسكێنی




قەسیدەی ژنێک لەبەر دەرگای دڵدا… شیعری: ستیڤان شەمزینی

دڵم
دەرگایەکە هەمیشە ئاواڵە
بە رووی ئەو پەریە ژنەی
هەتاوم بۆ دەهێنێتە ژوورە نسرمەکەمەوە
تەنهاییم بە دوو ماچ لێ دەکڕێت
پەرێشانیم لە کانیاوی بزەدا دەشواتەوە
کتێبێک دەنووسێت
لە بارەی ئارەزووە تاساوەکانم
گوێ لە خوڕەی رژانی جوانیم دەگرێ
گریان لەسەر لاپەڕەکانی چاوم دەسڕێتەوە
ئەو هێڵە لۆچانە لەناوچەوانم دەکوژێنێتەوە
شوێنەواری زامی کۆچ بوون
زەمبیلەیەک خولیای ئاڵ
دەچۆڕێنێتەوە دەروونی بزر و بزڕکاوم
بەدەستێکی بەهاریی
پەنجەرە پایزییەکانم دادەخات
زنجیر و پێوەندەکانی مەنفا
لە قاچەکانم دەکاتەوە
رووناکیم بۆ دەچڕێ
کاتێ بەختم رەش دادەگەڕێ
ئەستێرەم بۆ دەژەنێ
لە شەوانی تەڵخبوومدا
خۆرەتاوم بۆ دەخاتە سەما
لە رۆژانی وشکبوومدا
خوێنی زەردی
ختورە خەزاناوییەکانم دەڕژێت
بۆ چنگێک شەوق
سەر دەکات بە ماڵی سەد فانۆسدا
وەک شۆڕەبی دەنوشتێتەوە بۆ لێوتەڕکردنێک
لە چەمە خەمبارەکانی روانینی ماندوومدا
وشکەساڵییەکانی خەیاڵم
تەژی دەکات لە باراناو
چاوەڕوانییەکانم پڕ دەکات
لە شەمەندەفەری هاتن
کاتژمێری دەستی گەردوون
پڕ دەکات لە پەلەپەل
مێژووی پەرتبوونم
لە خۆیدا کۆدەکاتەوە
جوگرافیای دابەشکراوی خەونەکانم
یەکدەخاتەوە
جوڵە دەخاتەوە هەنگاوە سڕبووەکانم
لەسەر شانۆیەکی نهێنی
سەمام لەگەڵ دەکات
گیان دەکاتەوە بەر رامانە کوژراوەکانم
گەرمی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاگرە کوژاوەکەم
دەستی هزرینە رەشتاڵەکانم دەگرێت بەرەو
باخچە سپییەکانی لەشی بریسکەداری خۆی
ئەو بۆشاییە زۆر گەورانە پڕ دەکاتەوە
بە ئەنقەست لەنێوان خۆم و ژیاندا
جێمهێشتوون
ئەو غەمە قورسانە لا دەبات
لەوەتی لەدایکبووم
ژیانم بە شانی هەڵیگرتووە
ناواخنی تازە
بە تێکستە تاڵەکانم دەدات
لەناو رووباری ماچەکانیدا
شیرین شیرینیان دەکات
موعجیزە دەخوڵقێنێت و
بە جادووی نیگاکانی
دنیای مردووی روانینم
سەرلەنوێ زیندوو دەکاتەوە
ئولفەت بە خۆشەویستیمەوە دەگرێت
تەنانەت لەو کاتە نەفرەتلێکراوەی
دەستی خواحافیزیی
بۆ ژیان بەرز دەکەمەوە
موچڕکە تەزیوەکان بە لەشیدا دێن
لە چاوەڕوانی هاتنەوەمدا
کزۆڵانە ئێشک دەگرێت
ئەو دەمەی لە پێچی شیعرێکما بزر دەبێت
لە رۆحی هەڵپڕوکاومدا
بەدوای خۆیدا دەگەڕێت
ئەو ئانەی ئاهێکی ساردم دەبیستێت
گوێیەکانی پڕ دەبن لە زریکەی خۆی و
دەبێتە گەرووی زوڵاڵی عاتیفەم
کاتێ خودی خۆمم
لە بیابانی قاقڕی وجوددا لێ ون دەبێت
لە ناو گوڵستانی سینگیدا دەمدۆزێتەوە
ساتێ هەست بە دەعجانیبوونی خۆم دەکەم
بە سەدایەکی لە لۆکە نەرمتر پێم دەڵێت
لێرە رووخساری بریقەدارت چاو لێبکە
دادەچڵەکێت
بەو ئەندێشە بێهوودانەی هانم دەدەن
لە چیای نیگەرانییەوە خۆم هەڵدەمە خوارەوە
بە شەپۆلێک ئەسرینی شنەداری شەرمن
دەمگەڕێنێتەوە گڕوگاڵی یەکەمین ژوان
کاتێک لە دەرەوە بەهەشتێک دەبینێت
لەناوەوەش کەلاوەیەکی داڕوخاو
لە حەوزی لەززەتم هەڵدەکێشێت و
دەمکاتەوە بە خۆمی راستەقینە
بەڵێ، من هەمیشە دەرگاکەم ئاواڵەیە
بۆ ئەو ژنە رەنگ نێرگزییەی
لە بەردەم دەرگای هەستمدا
لە مێژە راوەستاوە
زۆر دەمێکیشە لە دەرگا دەدات.

31-5-2019
بیلەفێلد – نەخۆشخانەی گلیاد ئاینس
شتایسۆنی نۆرۆلۆگی




بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…17…شەماڵ بارەوانی

بەشی حەڤدەهەم/
مەزهەبی شافیعی(١). مەزهەبێکی نێرسالارانەیە و هەموو شتێکی لە بەرژەوەندی پیاو دژی ژنە..!

لە بەشی پێشووترباسم لەوەکرد، کە، ئێمە مەزهەبی شافیعیمان دەخوێند لە حوجرە و قوتابخانە ئایینیەکان و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان.

شافیعی خاوەنی کومەڵێک دانراو کتێبە، دوو لە کتێبەکانی لە بواری (فیقه)دا، هەردووک کتێبەکانی:
(الٲُم) و (الرسالە)ن، شافیعی هەردووکیانی لە دوو سەردەم و شوێنی جیاواز لە(میسر و عیراق)دا، نووسیوە و قەولەکانی بە (قول الجدید)و (قول القدیم)ناسراون و لە لایان پیاوانی ئایینی(مەلاکان) و شافیعی مەزهەبەکانەوە، هەمیشە قسەکانی شافیعی لەو دوو سەرچاوە فیقهیە وەکو ئستدلال و بەڵگە دەهێندرێنەوە.

هەڵبەت ئێمە لە فەقێیاتی کە دەستمان بە خوێندنی وانەی ئایینی و و نەحو سەرف و تەجوید و سیرە و فقهی ئیسلامی و ڕیوایات(فەرمودەکان)ی پەیامبەر و چەند بابەتێکی تر دەکرد بۆ خوێندنی مەلایەتی، یەکەم کتێب وەکوو دەستپێک، سەبارت بە فیقهی ئیسلامی(فتح القریب)بوو. کە ناسراوە بە(متن ابی شجاع)و لەسەر ڕێڕەوی مەزهەبەکەی شافیعی نووسراوە. ئینجا دوایی ئەوە(منهاج الطالبین)ـەکەی (ئیمام ئەلنەوەوی) بوو، کە ئەمیش هەمان شێوە لەسەر مەزهەبی شافعی داڕێژراوە و نووسراوەو درێژکراوە و تەفاسیلی هەمان کتێبی فیقهی(فتح القریب) بوو، کە ئێمەی فەقێ دەمان خوێند.

دەتوانم بڵێم:
فیقهی شافعی و مەزهەبەکەی، فیقه و مەزهەبێکی زۆر کلاسێکی تاڕادەیەکی زۆر وشک و توندو ناتولێرانس و نالۆژیکی و نا ئینسانییە، فیقهو مەزهەبێکی تابڵێیت پاتریارك و نێرسالارانە و دژە ژنە.
مەزهەبێک، ڕوانگەیەکی زۆر پاتریارکیانەی دژی یەکسانی جێندەری و دەمارگیرانەی ئایینی و بیرێکی تەسک و مەزهەبێکی داخراو ناهیومانیستانە و ئەقڵیەتێکی نیمچە شۆڤێنیانەی عەرەبی و ئومەویانەی بەسەردا زاڵە.
مەزهەبێک، پڕی لە فیقهی بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ و ڕەوایەتی دان بە سیستەمی کۆلایەتی و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ.

شافعی وەکوو ئاماژەم دا، مەزهەبێکی زۆر وشک و داخراوە، “شافیعی، یان بابڵێین مەزهەبەکەی شافعی، دەستێکی باڵای هەیه لە بەبەستڵەککردنی ئەقڵی ئیسلامی و زیندانی کردنی ئەو ئەقڵەی کە، باوەڕی بەو مەزهەبە هەیە لە ژێر دەسەڵاتی تێکستە ئایینیەکان(٢).

تۆ کاتێک بە ئاگایی و هۆشیاری و لە ڕوانگەیەکی بەرز و هیومانیستییەوە، شافعی و مەزهەب و فیقهەکەی دەخوێنیتەوە، هەستدەکەیت، کە لە لایان خەلیفەیەکی ئەمەوی و بە بیرێکی زۆر عرووبیانە و تەنها بۆ خزمەتی پرۆژی تەعریب و فیکری توندڕۆیی نووسراوەتەوە.
بە بۆچوونی من، ئیبنولتەیمیە و و شافیعی، دوو رووی دراوێکن لە گەڵ تەعریبدا و دەتوانین بڵێین دوو عەرەبی شۆڤێنین و کاریان بۆ بیری عرووبە کردووە، وەلێ لە بەرگی مەزهەب و ئاییندا،

بەرلەوەی هەندەک نموونە لەسەر تەعریبەکەی شافیعی بێنینەوە، ئەو شافیعیەی کە زۆربەی کوردی بەدبەخت و داماو، لەسەر فیقه و مەزهەبەکەی دەڕۆن.
با هەر بە نووسینێکی ئیبنولتەیمە و لە زاری خۆیەوە، ئەو بیرە شۆڤێنیەی ئەو پیاوە فێندەمێنالیست و تیورسەنەی فیکری ڕادیکاڵی و ئیلهام بەخشی بیری تەکفیری و باوکی بزووتنەوە توندئاژۆکان بسەلمێنین بە پشت بەستن بەو ڕیوایەتە هەڵبەستراو ساختەی ئومەویەکان، کە دەڵێت”حب العرب إيمان وبغضهم نفاق” واتا:خۆشویستنی عەرەبەکان لە باوەڕ و ئیماندایه و ڕق لێ بوونەوەشیان نیفاق و دوو ڕوویییە”

ئیبنولتەیمیه لەو سۆنگەیەوەدەڵێت
“الذي عليه أهل السنة والجماعة اعتقاد أن جنس العرب أفضل من جنس العجم: عبرانيهم وسريانهم ورومهم وفرسهم وغيرهم”(٣)،
بە کوردیەکەی، واتا:ئەوەی ئەهلی سونە و جەماعەت باوەڕیان پێیەتی و ئایین و بیرو باوەڕیانە، ئەوە ڕەگەزی عەرەب باشتر و باڵاترە، لە ڕەگەزی عەجەم: لە عیبرانی و سریانی و ڕۆمیەکان و پارس و هەموو ئەوانی تری ناعەرەب!سەیرکەن، ئەو بیرە شۆڤێنیەی ئیبنولتەیمیە، کەسەلەفیەخەرەفاوەکان و کۆمەڵێک لە پیاوانی ئایینی پێی دەڵێن(شێخولئیسلام)، تەعریب بە عەقیدە و بیر و باوەڕ دادەنێت.
بۆ زمانی عەرەبیش سەیری ئەو فێندەمێناتالست و شۆڤێنیه بکەن و چۆن ڕوایەتێکی(مەرفوع) و مەوزوع دێنێت و لە ڕووی سەنەدەوە، خۆیشی دەڵێت هەڵبەستراوە و باوەڕی پێی نییە، وەلێ مادام ڕوایەتەکە بۆ بەرژەوەندی پرۆژەی تەعریب باشە و لە خزمەتی بیرە دەمارگیر و شۆڤینیەکەی ئەودایە، سەنەدەکەی با کێشەیشی هەبێت و با سەت لەسەت درۆ و هەڵبەستراویش بێت، خۆ ئەو ڕیواتە بۆ پرۆژەی تەعریب واتاکەی جوان و ڕاستە، لە نموونەی ئەو ڕیوایەتەی ئومەویەکان “أن العربية ليست لأحدكم بأب ولا أم إنما هي لسان، فمن تكلم بالعربية فهو عربي” سەیرکەن ئیبنولتەیمیە چۆن دەڵێت”معناه ليس ببعيد بل هو صحيح من بعض الوجوه”(٤).

بۆ شافیعیش، ئەو زمانی عەرەبی بە قورئانەوە پەیوەستدەکات و فەزڵی بەسەر زمانەکانیتر دەدات و پیرۆزی دەکات و بە پێویستی نازانێت موسڵمانان جگە لە زمانی عەرەبی خۆیان فێری هیچ زمانێکیتر بکەن و گرنگی پێبدەن
: “لا يجب على أحد من المسلمين أن يتعلم من الألسن غير العربية”. (٥).
هەروەها شافیعی دەڵێت هەموو موسڵمانێک عەرەبە،
” أن كلّ مسلم عربي”.(٦).

بەڕاستی شافیعی”بە ئاشکرا لایەنگری بۆ ئیدەلۆجیەتی عرووبە پێوە دیارە و کاریگەری ململانێی شعوبیەت بەسەر تەواوی(رسالە)کەیەوە دیارە”، (٧).

حەققەت شافیعی کەسێکی ئایدیۆلۆژیست و “ئومەوی بیرو باوەڕی قوڕەیشی و عرووبی و شۆڤینی دژه ئەقڵانیەت و دژە ئجتیهادبوو..”(٨).

بۆ نموونە:بە پێی مەزهەب و بۆچوونی شافیعی (مەزهەبی تریش هەن) هەمان ڕایان هەیە، جێ نشین و پێشەواو خەلیفەی موسڵمانان دەبێت تەنها لە نەتەوەی عەرەب و لەناو عەرەبیش دا، لە تیرەی قوڕەیش بێت.(الٲئِمە مِنْ قُرَیْش).
هەر بە پێی مەزهەبی شافیعی، کە ئێمە لە حوجرە و خوێندنی ئیسلامی و قوتابخانەی ئایینی و کۆلێژی زانستەئیسلامیەکان دەمانخوێند، دروست نییە، نوێژ جگە لە زوبانی عەرەبی بە هیچ زوبانێکی تر بێتە ئەنجام دان.

وتاری ڕۆژی هەینیش، مەلا، یان، وتاربێژ، پێشەکی و نزای کۆتایی وتارەکەی، لە ڕوانگەی شافیعی مەزهەبان و شافیعییەوە، ئەرکێکی ئایینییە و دەبێت تەنها بە زوبانی عەرەبی بێت.
گەر وانەکەیت، ئەوە لادان و تاوانە، بە تایبەت مەڵا کۆن و کلاسیکیەکان زۆر دەمارگیرن بۆ مەزهەبی شافیعی و بە موو لە مەزهەبەکەی لانادەن.

جا بەو بۆنەیەوە،
لە قوتابخانەی ئایینی”مەڵا عەبدوڵلا پەلپیتانی)، کاتێک فەقێ بووین، مامۆستایەکمان هەبوو، مەڵا(م. وەرتێ) دین و ئیمانی نەدەما و دەهری دەبوو گەر ڕەخنەت لە شافیعی بگرتبووایه.

بیرمە ساڵی٢٠٠٩ بوو و پۆلی پێنجی ئامادەیی(یانزەی ئێستا)بووین، پێشووتر لە چەند فەقێیەکی هاوڕێمەوە ئەوەم بیستبوو زانیبوومەوە کە هنێدە شافیعی پەرستێک و دەمارگیرە بەرامبەر بە فیقهو مەزهەبەکەی شافیعی و هەر بەو بۆنەیەشەوە، ڕۆژەک نووسینێکی هێنابوو قوتابخانە و گووتی: ئەوەم لە دژی دکتۆر(موستەفا زەڵمی) نووسیوە و بەرپەرچم داوەتەوە، نازانم نەگووتی لە ڕۆژنامە بڵاوبووەتەوە، یان بەتەمام بڵاوی بکەمەوە، ئەوەیانم باش بیرنەماوە!
جە مەلا(م.وەرتێ) گوتی:
ئەو(واتا دکتۆر موستەفا زەڵمی) کەسێکی لا مەزهەبی و لادەره و باوەڕی بە مەزهەب نییە و ڕەخنەی لە شافیعی گرتووە، جائەو نەیگووت ڕەخنە، بەڵکو دەیگووت قسەی پێگووتووە، چونکوو لە تێڕوانینی ئەوانە، ڕەخنە یەکسانە بە جوێن و قسە پێ گووتن!

جا منیش ئەوکات تازە دەستم کردبوو بە خوێندنەوەی فەلسەفە و کتێبی دەروون ناسی و کۆمەڵناسی و، ڕۆمان و چیرۆک و چی و چیم دەخوێندەوە و لە هەندەک ڕیوایات(فەرموودە) و حوکم و حەد و حدودی ئیسلامی دەکەوتمە گومان و خەریک بوو بڕوام بە مەزهەب و شافیعی و شت لەق دەبوو و بەرەو ڕوانگەیەکی هیومانیستانە و لیبڕانەو ئەقڵانیانە هەنگاوم دەهاوێشت.
جا کە زانیم مەڵا هێندە شافیعی پەرست و دەمارگیرە بۆ مەزهەبەکەی، ویستم میزاجی بترشێنم و هەندەک جەوی بگرم،
نازانم ڕێک چی بوو، بەڵام قسەیەکم لەبارەی شافیعیەوە کرد، ئەی باوکە ڕۆ، خوێن زایە چاوەکانی و وەکوو دووژمنێک لێی ڕوانیم و وەختابوو لێم بدات. هەر خۆیشی نەمن خۆشیم بە چارەی ئەو مەڵایە دەهات و نە ئەویش حەزی بە چارەی من دەکرد.

ئەو مەڵایه زۆر ڕقی لە من دەبوویەوە و قەت دانوومان پێکەوە نەدەکوڵا، ئەوەی بیرم بێت، چی لە خوێندنی سەرەتاییم لە قوتابخانەی پەروەردە و چی لە خوێندنی ئەوقاف، چ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و چی لە خوێندنی باڵا و ماجستێر، هیچ مامۆستایەک ڕقی لێم نەبووەتەوە و هەمیشە مەحبوب ڕێزلێ گیراو خۆشەویست بوومە لای مامۆستاکان، چونکو دایمە فەقێ و قوتابی و خوێندەکارێکی جدی و زیرەک بوومە، ڕقی ئەو مەڵایەش لە هەمبەر من، تەنها لە سۆنگەی ئەوەبوو، ئەو هەرفەقێیەک کڵاو و جامانەی نەکردبا سەر، زۆری ڕق لێدەبووە و دەیگووت:ئەوە فەقێیەکی جدی نییە و نابیتە مەڵا لەداهاتوو، جامانەی کردبوو بەپێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی فەقێی، بە کورتیەکەی و کوردیەکەی، تۆ مەولاناو مەلای گەورەی کۆیە و شێخ محەمەدی خاڵ و مامۆستا عەلائەدین سەجادی و مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس بوایتا، مادام جامانەت لەسەر نەبوایە، لای ئەو مەڵایه، حیسابی فەریکە فەقێیەكی بۆت نەدەکرد و پوولێکی سوتاوت نەدەهێنا.

جا بۆ مەسەلەی ئەو جامانەو شتە، من، لە لایە هەستم کرد لە پۆلی پێنج قژم زۆر دەوەرا، بۆیه زۆر بەینم لەگەڵ جامانەنەما و لەلایەکیتریش هەر لە داخی ئەو مەڵایه لە ڕق ڕاچووبووم و جامانەم نەدەبەستا.

بۆیه زۆر بە چاوێکی نزم و لاپۆز و خراپ سەیری دەکردم و هەر فەقێیەکیش کڵاو، یان جامانەی لەسەر نەبوایە، لێنەدەگەڕا لەوانەکەی دانشیت، دەیگووت پەڕۆیەک بخە سەر سەرت و وا بێ لەچک نەتبینم جائیز نییە، هاهاها، فەقێکان هەموان دەماندا قاقا کەوای دەگووت، یان هەر هەر فەقێیەک کڵاو جامانەی نەبەستبا، دەری دەکرد، ڕقی لە کڵاویش دەبوویەوە، منیش تەنها کڵاوێکم دەکردە سەر، بۆیه زۆر ڕقی لەدڵ لەهەمبەر هەڵگرتبووم و لە دەرفەتێک دەگەڕا، داخی جامانەم بەسەردا بڕێژێت.

ڕۆژێک تاقیکردنەوەی بابەتەکەی ئەومان هەبوو، بابەتی(میــرات)

کەمن و فەقێی تری لەو بابەتە سەقەت کرد، وەکوو لە بەشەکانی پێشوو باسم کرد، لەو تاقیکردنەوە،
کاتێک وەرەقەکەمان وەرگرتەوە، سەیردەکەم نیوەی نمرەی لێ کوشتووم، من ڕاستە لە میرات خراپ بووم، وەلێ لەو تاقیکردنەوەیە چوونکوو خۆم زۆر هیلاک کردبوو، باشم وڵام دابویەوە، کەچی هەر لەوگۆڕەی نیوەی نمرەی لێ کوشتبووم، سەیری ئەسیلەکەمم کرد بۆ دڵنیابوون، وڵامەکانم هەمووی ڕاستە!
پێم گووت: هەڵەت ڕاستکردووەتەوە و نیوەی نمرەت لێ کوشتووم، دەمی کەوتە تەتەڵە و نەیزانی چی بڵێت و ناچار بۆ ئەوەی خۆی قورتاربکات، گووتی: کوڕە تۆ قۆپیەت کردووە! کە وای گووت: ڕێک دەهری بووم و لە ژێر لێوەوە هەرچی جوێنی ناشیرین بوو، بۆم حەواڵەکرد و لە ڕقان بە ئیدارەی قوتابخانەشم نەگووت، کە، ئەو مەڵایه بە غەدر و ناحەقی نمرەی کوشتووم و ستەمی لێکردووم و ئەو مەڵایه غەرەزشەخسی و ڕقی لەسەر بابەتێکی وا(مەسەلەی جامانە) لێ هەڵگرتووم.

دڵنیام بە ئیدارەم بگووتبا، بابەتەکە لە بەرژەوەندی من یەکڵایی دەبوویەوە، چونکوو بەڕێوەبەرەکەو هەم یاریدەدەکەیشی(مەلا سەعدەدین و مەلا سەڵاحەدین) کە هەردووکیان برابوون و زۆر منیان خۆشدەویست و مەڵا سەعدەدین، وتاربێژی مزگەوتی(سپی)بوو لەتەیراوەو بە منی دەگووت:کوڕم شەماڵ، ئەو دوو چاوەم لێ داوا بکەیت بۆ دەردێنم و مەڵا سەلاحەدینیش، پێی دەگووتم: پوولە و دوو سێ فەقێی خوێڕیلکەمان لەگەڵ بوون لە پۆلەکەمان، چەندین جار بەدانەکیانی دەگووت: حەیف بۆتۆ، هاوڕێی شەماڵیت و هێشتا ئەخڵاقت سفره، هەوڵدە لەشەماڵ فێری ڕەوشتی بەرزبە. لەو بە پوولەیه فێری ڕێز بە.
جامن حافیزولقورئانیش بووم، ئەوە هێندەیتر لای ئەو دوو مەڵایەو خەڵکێکی زۆر، خۆشەویستی کردبووم.
بابێینەوە سەر مەسەلەی شافیعی و فیقه و مەزهەبەکەی، گووتم مەزهەبی شافیعی مەزهەبێکی نێرسالارانەیەو هەموو شتێکی بە ئەقڵیەتێکی نێرگەرایانە و بۆ بەرژەوەندی پیاو لە دژی ژن نووسراوەتەوە.

لە مەزهەبی شافیعی دا: خوێنی ئافرەتی کوژراو نیوەی خوێنی پیاوە، هەروەها خوێنی ئەندامەکانیشی نیوەی خوێنی ئەندامەکانی پیاوە.

مەزهەبی شافیعی مەزهەبێکە، ڕەگی لەسەر دەمارگیری ئایینی دا کوتاوەو لە ڕوانگەیەکی تا بڵێیت دژ پلورال و ئەنتی ئینسانیانە نووسراوە.
لە مەزهەبی شافعی:
ئەگەر موسوڵمانێک، نا موسڵمان(کافرێک)ی کوشت، لە شوێنیدا، موسڵمانە بکوژەکە ناکوژرێتەوە!

لە مەزهەبی شافیعی دا: نابێ کوژراوەکە کەمتر بێ لە پلەی مرۆڤ کوژەکە. بەچی کەمتر بێت؟
بە (کفر) واتا:بە هۆی کافری و بیر و باوەڕ و ئایینی جیاوازەوە.
یان(ٲَوْ رقّ)کۆیلەیی. بۆیە بە پێی مەزهەب و فیقهەکەی شافیعی ئەگەر موسڵمانێک (ناموسڵمان(کافرێک)ی پەیمان لە گەڵکراو بکوژێ، یان کۆیلەیەک بکوژێ،
ناڕەوایە و نابێت و هەرگیز دروست نییە، لە تۆڵەی ئەو کووشتنە بکوژ، بیکوژرێتەوە، بۆچی؟ چونکوو مرۆڤ کوژەکە و کوژراوەکە یەکسان نینە. ئەو کافر و کۆیلە، ئەویش موسوڵمان و ئازاد!

هەروەها بە تێگەیشتنی شافیعی و شافیعی مەزهەبەکان،
خوێنی ئافرەت و پیاوی گاور، سێیەکی خوێنی پیاو ئافرەتی موسڵمانە.
خوێنی مەگوس و ئاگر پەرستەکان(زەردەشتیەکان) و بت پەرستەکانیش دوو سێیەکی دەیەکی خوێنی موسڵمانە.

هەڵبەت من وەکوو نووسەرێکی ئاڕاستە سیکۆلار و لیبڕاڵ، دژی ئەو دووباره کوشتنەی بکووژ و قانوونی تۆڵەسەندنەوەم و بیرۆکەی لەسێدارەدان و ڕشتنی خوێنی مرۆڤم و، بە هەموو شێوەیەک پڕۆتستۆی حوکمی لەسێدارەدان دەکەم، جا لە ژێر هەرناوێکدا بێت و بەهەرپاساوێکبێت، ڕشتنی خوێنی مرۆڤ و کوشتنی مرۆڤ ڕەت دەکەمەوە. چونکوو ئەوە چارەسەر نییە و جگە لەو سزادانە فیزیکی و هۆڤ و نامرۆڤانەیە، چەندین ڕێگا و سزای تری مرۆڤانە و شارستانیانەتر هەیە، بۆ سزادانی بکووژ.

…………………………………………………….
١-ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، ساڵی ١٥٠ک/٧٦٦ز لە دایکبووە، یەکێکە لە دیارترین پێشەواکانی سوننە لە ڕێڕەوی مێژوودا، و خاوەنی فیقهی شافعییە لە زانستی فیقهی ئیسلامیدا، هەروەک بە دامەرێنەری زانستی ئوسوڵ دادەنرێت و یەکەم کەسە لەو بوارەدا کتێبی نووسیوە و ناویناوە (الرسالة)، سەرچاوە(ویکیپدیا).

-٢تاريخ الفكر العربي، محمد أركون ص: 74
٣-شيخ الإسلام أحمد بن عبد الحليم بن عبد السلام بن تيمية، اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم، تحقيق: عصام الدين الصبابطي، القاهرة (دار الحديث) 1972، ص141.

٤-ابن تيمية، اقتضاء الصراط المستقيم، ص142.

٥-فهم العلاقة بين اللغة العربية والعروبة الجديدة: ابن تيمية ومحمد الشافعي وابن باديس
أضافه الحوار اليوم في أحد, 04/05/2015 –

٦-هەمان سەرچاوەی پێشوو.

٧-نصر حامد أبوزيد : الامام الشافعي وتأسيس الإيديولوجيا الوسطية.

٨-حوار الأجيال، حسن حنفي ص: 466.




دوای جەژن… نەوزاد بەندی

هەندێ جار خەوتن لە مەوقیفی پاسەکانا ،
خۆشترە لە خەوی ماڵێ ..
کەچی هەر خەو ئەبەینەوە بۆ ماڵەوە ..
ئەمانەوێ مایەی تاقمی نوستنەکە دەربێنینەوە .
لەو دنیا گەورە خۆشەدا ،
لەم چەمە بۆگەنە وشکەی سلێمانیدا ،
پەنجا ساڵە ئەتلێینەوە ..
گەمژەین ..گەمژە ..گەمژەییەک ئاو لێڵ ناکا
لێڵیشی کا ،
هەر لێرە سەرئەنێینەوە …!

٭ ٭ ٭
ڕێک کەوتووە بەیانییەک ،
وتبێتم چی ئەبێ واز لە هەرچی
کەس و ماڵ و ناو و نازناو و کەل و پەل هەیە بهێنم و ..
وەک بۆق ، بازێک هەڵدەم ، تا ئەوسەری دنیا ،
نەوەستمەوە ..!!؟؟
ناتوانم و ..
خۆم تەواو گیری خواردووە بە دەستمەوە ..!!

بە قورسایی ئەو ڕۆژانەی
وەکو لۆکە شی بوونەوە و
وەک شاخ لەسەر شانم وەستان ،
چاوەڕوانم ..
بۆ تێکدانەوەی ئەم دنیایە و ..
بنیاتنانی یەکێکی تر‌ …
ڕزگار بوون له دەمی گورگێ ..
بۆ بەر قەپی سەگێکی تر . …!!




بەخەبەرهاتن لە ناقۆڵاییەکانی رۆمان… ئیدریس مستەفا

ئاگاسا کریستی بە نموونە

“ئەوەی کتێبێک دەکات بە رۆمان خەیاڵ پڵاوی نوسەر و وشەزانی و وێژەیی زان و هەر بە تەنها ئەزمونە شەخسیەکان نیە بەڵکو ئەو بابەتەیە کە لەو رۆمانەدا نمایش دەکرێ. رۆمان چیرۆکی درێژ و رووداوەکانی دنیای خەیاڵ و ئارایشت نیە. رۆمان دەچێت ئەودیو بابەتە هەستیار و رووداوە مەزنەکانەوە جا چ ئاینی، شووناسی، نەتەوەیی، چینایەتی، کوشتارگەلی، دڵداری ..هتد بابەتگەلێک کە لە دەرگای رابردوومانی داوە و نەڕۆیشتووە و لەبەردەم دەرگاکانمان هەڵکورماوە و چاوەڕێی قسە و گێڕانەوە و هەڵوێستی ئیمەیە.”

رۆمان و چیرۆک لە یەک بازنەی ئەدبی و تارادەیەک ژانرێکی ئەدەبیدا دەخولێنەوە بەڵام جیاوازیەکی بنەڕەتیان هەیە. سەربردەی سەرهەلدانی رۆمان لەگەڵ چیرۆکدا زەمان و مەکانیان و ئەرک و تەداروکاتی ئەدەبیان جیاوازە. رۆمان لەگەڵ دنیای نوێی سەرمایەداری و دەرکەوتنی چینی بورجوازیدا دەرکەوت لە کاتێکدا چیرۆک هی سەردەمە کۆنەکانی پێش ئەوە. رۆمان چیرۆکی درێژ نیە تاکو خەیاڵ پڵاوی و مەتەڵ و رووداوی دروستکراو و کۆتایی خۆش یان حەزین بێت؛ بەڵکو رۆمان شوێنی رووداوە گەورەکانە، ئەو رووداوانەی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی دەهەژێنن لەگەڵ خۆیاندا. رۆمان تێوەخنینی هەندێ چیرۆک نیە بەلکو کۆکراوەی کۆمەڵی رووداوی مێژوویی چارەنوسسازە یاخود ژیانی کەسێک و دوان و سیان و دەیان و سەدان کەسە کە چارەنوسی کۆمەڵەگەیەک و مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا دەنەخشێنێ و هەموو سنورە شەخسی و خێزانی و کۆمەڵایەتی و ئاینی و فەرهەنگی و سۆزداری و مۆراڵیەکان دەبڕێت و دەیەوێ ئەو حەقیقەتە بگەێنێ کە وەک خۆی هەبووە یان هەیە. دیارە توانایی نوسەر لەوەدایە بە ئاستە زمانی و وێژەییەکەی و خەیاڵە فراوانەکانی چێژی ئەدەبی بە رۆمان دەدات تاکو خوێنەر لەگەڵ مێژوویەک چ دوور یا نزیک یاخود ئیستاکانێدا دەستپەنجە نەرم بکات. دڵی رۆمان لەو خاسیەتە قوڵە مێژووییەوە لێدەدات کە هانمان دەدات “لێکۆڵینەوە لەسەر رابردوو بکەین گەر دەمانەوێ بەرەوە ئایندە بڕۆین” وەک کۆنفیوشس دەڵێت.
زۆرن ئەو جیرۆکە درێژانەی ناوی رۆمانیان لێ نراوە و لە ئاستە جیهانیەکەشیدا ئاوها نوسراوە. ئەو رۆمان و کتێبانەی کە ناووناوبانگێکی جیهانی لە خۆ دەگرن بە تایبەت لە سەدەی رابردووەوە تاکو ئیستا هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕێتەوە کە: یەکەم؛ دەرفەتی مێژوویی لە ئاکامی بۆشاییەکەوە دروست دەبێ و هەندێ نوسەر بۆیان هەڵدەکەوێ دەرکەون وەک چۆن هەندێ سیاسی و پاڵەوانی سەربازی و ئاینی دەردەکەون لە بوارێکی مێژوویی دیاریکراودا. مێژوو پڕیەتی لەم بابەتانە. دووەم؛ یاخود دەزگایەکی دەوڵەتی یان دەسەڵاتدارێتی لە پشتەوەیە جا ئەو دەزگایە چ دەوڵەت/سەرۆکی وڵات یان حزبی دەسەلاتدار بێت یان سیخوڕی بیت یاخود رۆشنبیری بێت. خودی نوسەرەکە و نوسینەکانی وا لەو دەزگایانە دەکات بچنە پاڵی یان نا. ئەمە لە دۆخێکدا دروست دەبێت کە نە خوێنەری هۆشیار هەس و نە نوسەری باش بەڵکو ئەوە دەردەکەوێت کە هەموو توانا دارایی و پانتاییە میدیاییەکانی بۆ دەخرێتە گەڕ و ئیتر نوسەر دەبێتە فەیلەسوف و رۆماننوسی و شاعیر و لێکۆڵەر و یەک دنیا هەوادار و دەروێش دروست دەبن بۆی بە ناوی خوێنەرەوە. سێیەم؛ ئەو رۆمان و کتێبانە زۆر کەم کە خۆیان بە هەوڵ و توانایی و راستگۆییەکانی خۆیان دەرکەوتوون و پەیامێکیان گەیاندووە، بەلام کە دەرکەوتوون ئیتر ون نەبوون و هەمیشە بە زیندویی ماونەتەوە. هەموو رۆمانە بە ناوبانگەکانی دنیا، بەناوبانگ مەبەستم لەوەی رووداو و کەسێتیە بەناوبانگەکانی دنیایەک و کۆمەڵگەیەکی لە خۆ گرتووە کە چارەنوسی مرۆڤایەتی تێدا ساغ بۆتەوەبە باشی یان مەحف بۆتەوە بە خراپی، یاخود بەرەو ئایندەی نادیار چوون. رۆمانووس و شاعیر و نوسەری زۆر هەن چ لە ئاستە ناوچەییەکەی و چ جیهانییەکەی کە مۆراڵ و ویژدان و بیر و هزریان هاوتایە لەگەل نوسین و کتێبەکانیان.
ئاگاسا کریستی…
بۆ نموونە چیرۆکە پۆلیسیەکانی ئاگاسا کریستی. دروستکرنی رووداوێک و کۆکردنەوەی هەندێ کاراکتەر بە دەوریدا و دانانی مەتەڵێک لەو نێوەدا و موحەیەرکردنی خوێنەر بە دوای ئەوەی کێ هەڵی دەهێنێ، ئەوە رۆمان نیە بەڵکو چیرۆکی درێژە یاخود کەیسێکی پۆلیسی لێۆڵەرەوەیە یا هەر ناوێکی تری لێ دەنێی لێی نێ. ئاگاسا کریستی خەیاڵی خۆی بەکارهێناوە لە نوسینی کتێبەکانیدا و هەموو کتێبەکانیش یەک مەتەڵن بەڵام رێگا و شێواز و جۆری جودا جودا. هەر ئەم مەتەڵی بوونەشە کە وای لە سیستەمێکی خوێندن کرد لە هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا کە رۆمانێکی کۆ بکەنەوە و لە سیستەمی پەروەردە و خوێندنی هەرێمەکە وەدەری نێن چونکە لەویدا نەک هەلە بەڵکو شەکر شکاندنی تیدایە سەبارەت بە بینین و جیاواز نیشاندانی مرۆڤەکان. هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا گەورەترین هەرێمی کەنەدایە لە ناو دە هەرێمی تردا کە نزیکەی نیوەی دانیشتوانی گشت وڵاتەکەی تیدایە و زیاتر لە سەدا پەنجای داهاتی ولاتەکەشی لیوە بەرهەم دێت، و لێرەوەش بە سەنتەری سیاسی هەموو کەنەدا دادەنرێت بەتایبەت کە خودی پایتەختی ولات لە ناو ئەم هەرێمدایە. وەک سیستەمی پەروەردە و خوێندنیش پلەی یەکەمی هەیە بەتایبەت کۆمەڵێ زانکۆی تێدایە کە ئاستێکی نەک هەر کەنەدی بەڵکو کیشوەری ئەمریکا و جیهانێش هەیە لەوانە زانکۆی تۆرۆنتۆ. بەهەرحاڵ،
لەگەڵ دەرکەوتنی نەوەیەکی نوێ لە خوێندن و خوێندکار و سیستەمی خوێندن کە هزری رەخنەیی لەگەڵ خۆیدا بەرجەستە دەکات لەهەر دەورەیەکی پێشووتر، ساڵانە یاخود هەر دەورەیە کتێبێک دەچێتە ژێر پرسیارگەلێکی رەخنەییەوە. رۆمانی “کاتێک هەموو شتێک ون بوو” ساڵی ١٩٣٩ بڵاودەبێتەوە و بە یەکێک لە پڕ فرۆشترین رۆمانەکانی ئاگاسا کریستی دادەنرێت. لەو دەمەوە تاکو ئیستا ملیۆنان جار خوێندراوەتەوە لە لایەن خەڵکانی ئەکادیمیست و رەخنەگر و دەزگای تایبەت و ..هتد بەڵام کەس نەچووەتە سەر ئەو خاڵەی کە تەواوی دیدی ئاگاسا کریستی و رۆمانەکە دەخەنە ژێر رەخنەی نەوەی نوێ و دنیای نوێوە کە دەیانەوێ ئایندەیەکی دی و جیاوازتر لەوەی هەبووە دامەزرێنن. ئەو رۆمانە بە ئەنتی سەمیتیزیم واتە دژەجوویی لە قەڵەم دراوە. لەوێدا لە وەسفی کاراکەتەرێکدا بە ناوی مستەر مۆریس پێناسەی دەکات بە “پیاوە بچۆلە جووەکە” یان کوڕە جووەکە” یاخود “لێو ئەستورێکی جولەکەیی.” ئەمانە وەسف نین بە تەنها بەڵکو ئەمانە عەقڵیەتی جیاکارین، رەگەزپەرستین، کە ئەوانی دی بە کەم دەبینن بۆیە بە بچوک پێناسەیان دەکەن.
ئەم جۆرە عەقڵیەتانە لە کارنامەی رۆماننوسە دیارەکانی تریشدا هەن. من تەنها ئاماژە بە دوان دەدەم، فیتۆر هۆگۆ دەدەم لە ئەوروپا و بەختیار عەلیش لە کوردستان. بۆ نموونە ڤیکتۆر هۆگۆ کە خاوەنی بەناوبانگترین رۆمانی بێ نەوایان و نۆتردامی پاریس بە ئاشکرا و بێ شەرم دەڵێت ئیمەی فەرەنسی دەبێ بچین ئەفریقیاییەکان داگیر بکەین و خەڵەککەی فێری شارستانیەت بکەین. دیارە پاوانخوازی و تاڵانچێتی کۆڵۆنیاڵیزم لای هۆگۆ بریتی بووە لە شارستانیەت. لە کوردستان بەختیار عەلی لە “رۆمانی” دواهەمین هەناری دونیاکەیدا لە زاری خۆیەوە بە کاراکتەرێکی گەرمیانی دەڵێ ژنحیز و گەواد. لە نێو هەموو ئەو کاراکتەرانەی لە ناو رۆمانەکەیدا هەن کە تێیدایە سەرکردەی داوێن پیس و مرۆڤکوژ بووە بەلام بە شۆڕشگێر ناویان دەبات جونکە خەڵکی سلێمانی و ناوچەی سلێمانین یەک وشەی کاڵیان پێ ناڵی لە کاتێکدا گەرمیانیەک کە قوربانی سیاسەتی نێوان بەعس و هیزی کوردیە و لە تاو داد و بێ دادی ژیانی قورس و غەریبی بووە بە پۆلیس کەچی ژنەکەی بێ ئەخلاق دەکات و دەڵێ گەرمیانیەکی ژنحیز بوو. گەواد بوو ژنەکەی دەبرد بۆ مەسئولەکان. ئەم وشە و وەسفانە لە زاری ئەکتەرێکەوە فڕی نەدرا بەڵکو لە زاری خودی نوسەرەوەیە کە هۆکارەکەش بیر و ئەخلاقی سلێمانچێتی نوسەرە کە ئەو رقە کۆمەڵایەتیەی هەندێ سلێمانچێتیەکان هەیانە بەرامبەر بە ناوچەکانی تر لەوانە گەرمیان ئەو بەرجەستەی دەکات لە کاراکتەرێکی ناو رۆمانەکەیدا. وەک چۆن رۆژگار هاتە پێشەوە بۆ هۆگۆ و ئاگاسا ئاوهاش رۆژگارێک دێتە پێشێ کە خەڵک کتێبەکەی بەختیار عەلی توڕ هەڵبدەنە دەرەوەی کتێبخانە و دنیای خوێندنەوەیان.
ئەوانەی سەرەوە لەو چەند چیرۆک و ناوانەدا ئاماژەم پێکرد لە دنیای رۆمان و رۆماننوسیندا زۆر کەم دەردەکەون چونکە دنیای رۆمان و رۆماننوسین میواندارێتی شتگەل و رووداوە گەورەکانە کە چەندە بچوکیش بێت مێژوویەکی نەخشاندووە لەگەڵ خۆیدا کە ئایندەی بیر و کردارمان دیاری دەکات. بۆ نموونە رۆمانی “دوایین پیاوی دادوەر” کە ساڵی پەنجاکان لە لایەن رۆماننوسی فەرەنسیەوە نوسراوە باس لە رووداوێکی مێژوویی هەزاران ساڵە دەکات کە چۆن ئیستاش مرۆڤ دەبێتە قوربانی هزرێک کە تەمەنەکەی هەزاران ساڵ کۆنە بەڵام هەر ماوە و کاریگەرە، کاریگەر بە مانا ترسناکەکەی. کوشتنی مرۆڤی جوو لە لایەن ئەوروپی و ئاینزا کریستیانەکانەوە لەوەتەی مێژوو هەیە بەردەوامە و هەر دووبارە دەبێتەوە بێ ئەوەی مرۆڤ بەخۆیدا بچێتەوە بۆ ئەو شەرمە کەچی هەر دەورەیک لە تەوێڵی خۆی دەداتەوە. لە کوردستانێش، رۆمانی “نیشتمانی سارا” و “خەمی مەستوورە” ئەو دوو رۆمانەن کە لە دڵی مێژوویی ئێمە دەدا و ئەو رووداوە جەرگبڕ و فەرمۆشکراوانەمان بۆ دەخاتەوە بەردەست کە نەدەبوو بێ ئاگا بین لێی یاخود نابێ بۆ چرکەیەک لە یادی بکەین. رۆمانی “مەدام بۆڤاری”ی گۆستاڤ فلۆبێر و “ئانا کارنینا”ی لیۆ تۆڵستۆی دوو نموونەی بەرجەستەی دنیای چینایەتین کە مۆرکی ژیانی نوێی مرۆڤەکان دیاری دەکات. ئەو دنیا چینایەتیەی لە هەر کونج و کەلەبەرێکی ئەم دنیایەدا بوونی هەیە و بونیادی هەموو کۆمەڵگەکانی لەسەر دەڕوا لەهەر ولاتێکی و نیشتمانێکی ئەم جیهانەی ئێمەدا هەن. ئەمە رەگەزی زیندووێتی ئەو دوو رۆمانە دەسەلمێنی. دیارە رۆمان زۆرن لە بواری تردا ئاماژەی پێ بدرێ بەڵام من تەنها ئەم جەند نموونەیەم هێناوەتەوە بۆ پشتیوانی باسەکەم.




پێگەی ژن لە ئیسلامدا و پێگەی ئیسلام لای ژنان، موجاهیدین و پرسی ژن… مەنسور حکمەت و ئازارەی ماجدی

وەرگێڕانی لەفارسیەوە:کاوە عومەر

مەسەلەی ژن موجاهیدینی تووشی کێشە کردووە، بەڕاستی “ئازادیی ژن لە کۆمەڵگادا” بووەتە “پێوەری ئازادیی کۆمەڵگا” و ئازادیخوازیی هەموو هێزێکی سیاسی لە بیرکردنەوەی ملیۆنان خەڵکی بێبەشی ئێراندا چ ژن و چ پیاو. لەم نێوەندەدا ڕێکخراوێکی ئیسلامی کە دەیەوێت بە دیموکراسی دەربکەوێت دەبێ چی بکات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیسلامه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه‌، چۆن ده‌توانێت له‌ دژی ئه‌زموونی ژنان له‌ ئیسلامدا، واته‌ له‌ دژی ئه‌زموونی پڕ له‌ ئازاری ملیۆنان ژنی بێبه‌ش و بێ مافی ئه‌مڕۆی ئێراندا هه‌ڵوێست وەربگرێت‌؟ ئەگەر باسی ئازادی ژن بکات ئیسلامەکەی لە کوێ دەشارێتەوە؟ ئیسلام کە بە ڕوونی سروشتی دژە دێموکراتیکی خۆی سەلماندووە، بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ مافە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان، لە کارکردنی کۆماری ئیسلامیدا. دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ئەمە چەقبەستووییەکی ترسناکە و دەرچوون لێی پێویستی بە لێهاتویەکی یەکتایی تایبەتە بۆ سەرەوخوار خستنە پێشەوەی ئیسلامیش و ئازادی ژنانیش.
خاتوو مریەم ڕەزوانی و کاک مەجید شەریف دوو نابغەی لەو جۆرەن کە بە ڕواڵەت بەدەر لە ویستی خۆیان فڕێدراونەتە مەیدانی گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی ئیسلام و موجاهیدین و ڕزگاری ژنان.

ئەفسانەی ئیسلامی “ڕاستەقینە”ی داکۆکیکاری مافی ژنان
خاتوو رزوانی (“ژنی موجاهید چۆن لەدایک بووە” و بە دوو ڕوانگەی “ئیسلامی خومەینی و ئیسلامی موجاهیدین”) شرۆڤەی داکات، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوەی لە لایەن ڕژێمی ئیسلامیی خومەینیەوە جێبەجێ دەکرێت، ئیسلامی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو لێکدانەوەیەکی دواکەوتوو و فیوداڵییە لە ئیسلام. بەڵام موجاهیدەکان نوێنەری ڕاستەقینەی ئیسلامن، لەسەر بنەمای خودی قورئان و فێرکردن و پراکتیزەکردنی محمد و سەرکردەی ئیسلام. کاک شەریف (“ژنی ئێرانی قوربانی دوو سیستمە”) دەشڵێت “لە ڕوانگەی نەریتی و دواکەوتوییەوە ژن لاواز و جێگەی بەزەیی و پشتیوانیە و نەک تەنیا لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، بەڵکو لە ڕووی سۆزداری و کەسی و دەروونیشەوە”. ، پیاو، بە پەناگە و پارێزەری ئەو دادەنرێت”. و لە ڕواڵەتدا، قورئان لە ڕوانگەیەکی وەها نەریتی و کۆنەپەرستانە دوورە. تاقیکردنەوەی ئەم ئیدیعایانە بۆ هەموو ژنێکی ئێرانی پێویستی بە چەند خولەکێک زیاتر نییە. ئاماژە بە قورئان و بەتایبەتی ئەو ئایەتانە بکە کە بە تایبەتن بە ژن و مافە کۆمەڵایەتییەکانیان. بۆ ئاسانکردنی کارەکان تەنها چەند ئایەتێک دەخەینە ڕوو وەک نموونە بۆ ڕوونکردنەوەی پێگەی ژنان لە ئیسلامدا بە زمانی قورئان و محمد:
سورەتی نیسا ئایەتی ٣٨: پیاوان مافی كۆنترۆڵكردن و پاراستنی ژنانیان هەیە، بەهۆی ئەو باڵادەستییەی كە خودا بۆ هەندێك لەوانی تری دامەزراندووە، هەروەها لەبەرئەوەی پیاوان دەبێت لە ماڵ و موڵكەكانیانەوە نەفەقە بە ژن بدەن. (١)
سورەتی بەقەرە ئایەتی ٢٢٨: پیاوان پلەیەکیان هەیە بەسەر ژنان .
سورەتی بەقەرە ئایەتی ٢٢٤: ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن، تۆو بوەشێننە کێڵگەکانتان بەهەر شێەوەیەک دەتانەوێت.
سورەتی نیسا ئایەتی ٣٨: وە ئەو ژنانەی کە لە سەرپێچی و گوێڕایەڵ نەبونیان دەترسن، پێویستە سەرەتا بانگەوازیان بۆ بکەن. ئەگەر گوێڕایەڵی نەبوون، دوورییەک لە بەشەناوخۆییەکەیان هەڵبژێرە. ئەگەر گوێڕایەڵی نەبوون بە لێدان سزایان بدە. ئەگەر گوێڕایەڵی بن، ئیتر مافی ئەوەت نییە ستەمیان لێ بکرێت…
سورەتی نیسا ئایەتی ٣ وەئەگەر ترستان دادپەروەر نەبن لە(مارەیی) ئە ئافرەتە هەتیوانەدا(مارەیان مەکەن)، ئەو ئەو ژنانە ژنانەدا هاوسەرگیری بکەن کە حەڵاڵن بۆتان، دوو دوو، سێ سێ یان چوار چوار، ئەگەر ترست لە جا ئەگەر ترسان دادپەروەر نەبن، یەک ژن هەڵبژێرە…
سورەتی بەقەرە ئایەتی ٢٢١: هاوسەرگیری لەگەڵ ژنانی هاوبەش پەیداکەردا مەکەن، تا باوەڕ دەهێنن، و بەڕاستی کۆیلەیەکی ئیماندار باشترە لە ژنێکی ئازادی هاوبەش پەیداکەر…
سورەتی نیسا ئایەتی ٢٤: وە هاوسەرگیری کردنی لەگەڵ ژنانی هاوسەردار بۆ تۆ قەدەغەیە، جگەلەوانەی بونەتە موڵکتان(کەنیزە) .
سورەتی نیسا ئایەتی ١٩: لە حاڵەتی زینادا هەرکاتێک چوار شاهیدی موسڵمان شایەدی بدەن، پێویستە ژنەکە لە ماڵەوە بمێنێتەوە تا فریشتەی مەرگ گیانیان دەکێشێت،یان خودا ڕێگایەکی ڕزگار بونیان بۆ دادەنێت (2)
وە ئەگەر ئەوە بەس نەبوو، با گوێ لە “وتاری ماڵئاوایی” محەمەد بگرین:
“ئەی خەڵکی ئێستا من باسی ژنەکانتان دەکەم، ژنەکانتان مافیان بەسەر ئێوەدا هەیە و ئێوەش مافتان لەسەر ژنەکانتان هەیە. ئەرکی ئەوان ئەوەیە کە ڕێگە نەدەن کەس بچێتە ناو جێگاکەتانەوە (جگە لە خۆتان) و ئەوانەی کە لای ئێوە خۆشەویست نین”. .ڕێگە مەدە بچنە ناو ماڵەوە، ئەگەر ئەم ئەرکانەیان بەجێ نەهێنا خودا مۆڵەتی پێداویت
لە جێگایەکی جیادا پشوو بدە و لێیان بدە، بەڵام بە توندی نا، هەر کە گوێڕایەڵی تۆ بوون و ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، خۆراکی پێویستیان پێ بدە و بە باشی جل و بەرگیان بپۆشە. پێویستە بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ژنەکانتدا بکەن، چونکە ئەوان لە ماڵەکەتاندا زیندانین و هیچ بژاردەیەکی خۆیان نییە، هەروەها پێویستە بە خۆشەویستییەوە مامەڵە لەگەڵ زیندانییەکدا بکرێت. ژنەکانتان ئەمانەتێکن کە لەلایەن خوداوە پێتان سپێردراوە و مۆڵەتیان پێداوە بە قسەی خودا لێیان نزیک بیتەوە و لە خودا بترسیت و بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ژنەکانتدا بکەیت” (٣).
ئایا بابەتەکە بەشی ئەوەندە ڕوون نییە؟ ئایا دەتوانرێت تێڕوانینێکی کۆنەپەرستانەتر بۆ ژنان خەیاڵ بکرێت؟ ئەمە ئەو قورئان و ئیسلامەیە کە موجاهیدەکان بەنیازن بۆی بگەڕێنەوە، ئەو قورئان و ئیسلامەی کە ژنە بێبەشکراوی ئێرانی بۆی دەگوازرێتەوە. ئیسلامی “ڕاست یان درۆ”، ئەمە بنەچەی هاوبەشی هەردووکیان و هەر ئەم بنەچەیە کە پڕە لە کۆنەپەرستانەترین و دواکەوتووترین بۆچوون و حوکم سەبارەت بە مافی ژنان. لەم بۆچوونەدا پیاو نەک هەر وەک “پارێزەر و سەرپەرشتیار”ی ژن پێناسە دەکرێت، بەڵکو وەک بەرژەوەندی راستەوخۆ پێناسە دەکرێت و مافی ئاو و گوڵی هەیە. لەم بۆچوونەدا ژن بەشێکە لە موڵکی پیاو و ئامرازێکە بۆ چێژوەرگرتن.
لەم بۆچوونەدا ژن مرۆڤێکی ئازاد نییە، بەڵکو کۆیلەیەکی تەواوە. خاتوو رزڤانی، کاک شەریف! سەرت لە ژێر بەفرەکە دەربهێنن. کارەکە کۆتایی هاتووە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئیسلامی ڕاستەقینەی موجاهیدین (واتە یەکێک لە پایەکانی ئارگیومێنتی (نەعامە)وشتر مل) ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک قورئان لە تەنیشتی خۆی بگرێت، یەکسەر بانگەوازی “داینامیک و دینامیزمی قورئان” دەکات، واتە بیرۆکەی “هەڵوەشاندنەوە”. ئەوانەی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ قورئان، كاتێك قورئانیشیان بە وەك گەواهیەک نیشان ئەدەیت، ئەڵێن كە موجاهیدەكان پێیان وایە “قورئان لە گۆڕاندایە و دەتوانرێت لە هەر سەردەم و قۆناغێك جێبەجێ بكرێت. بۆیە ڕێنماییەكان”. لە کاتێکی دیاریکراودا دەرچووە و لەلایەن ئەوانەوە بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی ئەو قۆناغە بە بەسەرچوو(منسوخ) دەزانن” (موجاهید ٢٢٩، ل ٢٠، جەختکردنەوە هی ئێمەیە). وە ڕەنگە ئەو ئایەتانەی کە پەیوەندییان بە کۆیلایەتی ژنەوە هەیە، لەو ئایەتانەدا بن کە لە ژێر کاریگەری “هەندێک بارودۆخی مێژوویی”دا بوون و لەمڕۆدا بەسەرچوون. واتە لەسەرەتای ئیسلامدا ژن وەک کۆیلە مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، لە هەموو مافێک بێبەش کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی دینامیزمی قورئانەوە ئەم ئایەتانە هیچ بەهایەکیان نییە. بەم شێوەیە خاتوو رزڤانی لەقسەکانی سەبارەت بە ئیسلامی قورئانی موجاهیدین پاشەکشە دەکات و بە نەرمی چرپە دەکات بۆ ئارام کردنەوەی ئەو ژنانەی کە بە قورئان و ئیسلام تووشی شۆک دەبن:
وتیشی: “بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە دیدگای یەکتاپەرستی موجاهیدین جیاوازیەکان لەسەر بنەمای زیرەکی و بەهرە، تەنیا دەرئەنجامی چەندین سەدە لە دواکەوتوویی مێژوویی ژنانە، ئەوا پێویستە پرسیار بکرێت کە ئایا لە سیستمی داهاتووی موجاهیدین، دیسان ژن دەتوانێت کاری تێدا بکات”. دەتوانرێت لە پیشەکانی وەک دادوەری و پارێزەرایەتی.بخرێنە کەنارەوە؟ئایا بەدانانی ژن وەک دادوەر و یاسادانەر، دەتوانین هەست بە نیگەرانی بکەین لەو ئایەتانەی کە گوایە (واو!) تایبەتن بە سزادان و لێدانی ژنان؟… بە هەمان شێوە، لێکدانەوەی… باڵادەستی پیاوان بەسەر ژنان لە هەندێک ئایەتەوە، دەتوانێت شوێنێکیان لە ئیعرابداهەبێت لە لە کاتێکدا مەرجی یەکسان بۆ گەشەکردنی ژن و پیاو دابین کراوە و هەردووکیان بەرەو گەشەکردنی بەهرەکانیان دەڕۆن و توانا پێویستەکانیان بەدەست دەهێنن بۆ گەیشتن بە ئاستی ڕابەری ،ئایاموجاهیدەکان ناتوانن لە چوارچێوەی بارودۆخی ئابووری-کۆمەڵایەتی-کلتوری و پێداویستییەکانی سەردەمی ئێستا ئایەتەکان بگونجێنن؟… بۆیە بە هەبوونی دادوەری ژن لە ئەنجومەنە باڵاکانی دادوەریدا، ئایا ناتوانرێت چاکسازی لەپرسی… فرەژنی، موتعە، سەرپەرشتیکردنی منداڵ و هەموو یاساکانی کۆیلایەتی پەیوەست بە ژناندا برێت؟(هەمان سەرچاوە)
ئیشی نەکرد! لە لایەکەوە زۆر لاپەڕە ڕەش دەکەیتەوە بۆ ئەوەی باوەڕ بە ژنانی ئازادیخواز بهێنیت کە ئیسلامی خومەینی ئیسلام نییە. ئیسلام داکۆکیکاری یەکسانی ژن و پیاوە و قورئان و محمد بۆ یەکەمجار ئاڵای رزگاری ژنانیان هەڵگرتووە و کاتێک قورئانیان خستۆتە بەردەمت، تۆ گەرەنتی ئەوە دەدەیت ئەگەر هەبن ژنی دادوەر لە ئەنجوومەنە باڵاکانی دادوەری، کەس ناوێرێت پەیڕەوی لە یاسا کۆنەپەرستانە ئیسلامیەکان بکات و قورئانێک بهێنە دەرەوە! پێویستە بە خاتوو رزڤانی بڵێن، پێش هەموو شتێک هەموو ئەم یاسایانەی کۆیلایەتی (و بێگومان پشت بەستون بە ئیسلام) دەتوانرێت نەک تەنها بە “چاکسازی” بەڵکو بەگشتی هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام نەک لەژێر ناوی ئیسلام بەڵکو سەرەڕای ئیسلام، نەک بە هێزی ڕێکخراوە بۆرژوازی-ئیسلامییەکان، بەڵکو بۆ دەسەڵاتی شۆڕشی کرێکاران و زەحمەتکێشان، و نەک بە پێکهێنانی دەوڵەتێکی دیکەی ئیسلامی، بەڵکو بە جیاکردنەوەی دیاریکراوی ئایین و ئیسلام لە دەوڵەت بەگشتی. پێویستە بپرسین کام دەسەڵاتی سیاسی، بە کام ئایدیاڵە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگادا دادەمەزرێنن. ژنی موجاهیدی فێمینیستیش دیاردەیەکی سەیرە – کەسێک کە پێی وایە شۆڤینیزم لە یاساکاندا بەهۆی ڕەگەزی بایۆلۆژی یاسادانەرەکانەوە دروست دەبێت! پێویستە مرۆڤ بپرسێت ئایا گوهاری شەرعی دەستغیب، شەمس الملوک موساحب، مارگریت تاتچەر یان خودی خاتوو رزڤانی، بەو ئایدیاڵە بۆرژوازی و کۆنەپەرستانەی کە لەگەڵ خۆیان هەڵیدەگرن و ئەو سوپایەی کە پاسەوانی دەکەن، چۆن یاسا بەسەر ژناندا دەسەپێنن؟ سێیەم: کام دەسەڵاتی شیعەی راستەقینەی عەلەوی، یان کام بەشی ئیدارەکانی موجاهیدین و شورای نیشتمانی بەرەنگاری دەسەڵاتی دیاریکردنی ئایەتی هەڵوەشاوە و کەم نەکراوەی دەبێت لە داهاتوودا، هەروەها “یاسادانەر” خاتوو رێزوانی کە بڕیارە حوکمی موحەمەدی لەسەر فرەژنی هەڵبوەشێنێتەوە، دەبێت مۆڵەت لە کێ وەربگرێت؟!

گونجاندنی ئیسلام لەگەڵ مێژوو یان مێژوو لەگەڵ ئیسلام
بەڵام هەمان بیرۆکەی “دینامیزم و ڕاگوزار”ی ئیسلام و فەلسەفەی هەڵوەشاندنەوە لە ئیسلامی موجاهیدیدا نابێت زۆر بە جددی وەربگیرێت. لە ڕاستیدا مەبەستێکی “خومەینی” لە پشت ئەم فۆرمولاسیۆنەوە هەیە. موجاهیدەکان باس لە گونجاندنی ئیسلام دەکەن لەگەڵ پێداویستییەکانی گەشەسەندنی مێژوویی، بەڵام وەک موسڵمانێکی ڕاستەقینە، ئارەزووی ڕاستەقینەیان تەواو پێچەوانەیە. لە ڕاستیدا ئەوان دەیانەوێت کۆمەڵگا، ڕەنگە لە پەرەسەندنەکەیدا، بگاتە ڕادەیەک لە “گەشەکردن” کە بتوانرێت ئیسلامی قورئانی بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت. ئیسلام، بە وتەی موجاهیدین، بۆ ماوەیەکی کاتی خۆی لەگەڵ ئەم دۆخە بەزەییدارەدا لەگەڵ کۆمەڵگای ئەمڕۆدا دەگونجێنێت، تەنیا بەو هیوایەی کە لە شیکاری کۆتاییدا کۆمەڵگە لەگەڵ خۆیدا ڕێکبخات. موجاهیدەکان لەم بارەیەوە تەواو ڕوونن.
خاتوو رزڤانی، لە هەوڵێکدا بۆ سەلماندنی بەرگریی موجاهیدین لە ژنان، بانگهێشتمان دەکات بۆ خوێندنەوەی بابەتی “پڕۆژە یاسای تۆڵەسەندنەوە، سووکایەتیکردنە بە پێگەی مرۆڤایەتی، بە تایبەت پاڵەوانی ژنی ئێران لە سەردەمی گەورەی هۆشیاری خەڵکدا” (موجاهید ١٢٠، ٢٠١٩). قۆناغی یەکەم). لەم بابەتەدا و بەگشتی لە رێبازی موجاهدین لە پرۆژەیاسای تۆڵەسەندنەوەدا، لە هیچ شوێنێکدا رستەیەک نابینین کە بەرگری لە مافە راستەقینەکانی ژنان بکات یاخود پرەنسیپی یاساکانی تۆڵەسەندنەوە رەت بکاتەوە، بەڵکو ئەوەی دەیبینین لێدوانێکی روونە لە هەڵوێستی موجاهدین سەبارەت بە… بەڕواڵەت یاساکانی “هەڵوەشاوە” “ئیسلامی زۆر بەنرخترە.” ناڕەزایەتی موجاهیدین بەرامبەر بە پڕۆژە یاسای تۆڵەسەندنەوە بەم شێوەیەیە:
“جێبەجێکردنی خۆبەخۆی ئەم سنوورانە (واتە بڕینی دەست و قاچ، بەردبارانکردن، و چاو دەرهێنان) لەو بارودۆخە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییە دەسەندرێتەوە کە تاوانەکە تێیدا ئەنجامدراوە، پێشێلکردنی ڕۆحی یاساکانی “. ئیسلام طێک ئەدات “. (لاپەڕە ٨، جەختکردنەوە هی ئێمەیە)
هه‌روه‌ها له‌ وتاره‌ی “تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای تۆڵه‌كردنه‌وه‌” (موجاهید ٢٢٣)، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ “بۆچی ده‌ركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م جۆره‌ فه‌رمانه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا كرده‌وه‌یه‌كی كۆنەپەرستانەیە‌” (لاپه‌ڕه‌ ٨) بەم شێوەیە ده‌نووسێت:
دەشڵێت: “وەك دەزانین لە سەردەمی پێغەمبەردا یاسای سزاكانی ئیسلام (بە یاساكانی تۆڵەسەندنەوەشەوە) سەرەتا بەسەر دانیشتوواندا نەسەپێندرا، بەڵكو هاوكات و هاوئاهەنگ لەگەڵ گۆڕانكاری شۆڕشگێڕانە و بنچینەیی سیستمی خراپی جاهیلیدا جێبەجێ دەكرا”.
… تا ئەو کاتەی ئابووری و سیاسەت و ئیدارەی وڵات لە ژێر هەژموونی تایبەتی حیزبی کۆنەپەرستی دەسەڵاتداردا بەردەوام بێت لە بنبەستی چارەسەرە دواکەوتووەکانی ئێستا، لە سێدارەدانی تۆڵەسەندنەوە و سنووری دزی و زینا و هتد، لەگەڵ دۆگماتیک و ئەنجامێکی زۆر زۆر سادەی ڕواڵەتیەکان لەم پرسانەدا دەیانەوێت هیچ ئەنجامێک ناهێنێت.
… بە هەمان شێوە پرەنسیپی قورئانی “تۆڵەسەندنەوە”ش لە هەلومەرجی ئێستاشدا هەیە، لە بنەڕەتدا جگە لە سەركردە و چەكدارانی رژێمی پێشوو و فەرماندە و بریكارەكانی دام و دەزگاکانی سەركوت و ئەشكەنجەدان، هەروەها ئەوانەی كە… لەم ڕژێمەدا منداڵانی موجاهیدیان و شۆڕشی گەل کوشت و بریندار کرد. و هیچ پێشینەیەک نییە، بە پەیڕەوکردنی شێوازەکانی باوباپیرانیان.اغ} هیچ بەڵگەیەک نیە” (لاپەڕە ٣٣، جەختکردنەوە هی ئێمەیە)
زۆر باشە، ئاشکرا بوو کەا. تۆڵەسەندنەوە”قیساس” بنەمایەکی قورئانییە و موجاهیدین نەک هەر ناڕەزایەتیان نییە بەرامبەر بەم بنەمایە، بەڵکو وەک بنەمایەکی ئایدیاڵی ئیسلامەکەیان، دەیانەوێت جێبەجێی بکەن. بەڵام لە هەموو بارودۆخێکدا نا. کۆمەڵگا دەبێت لەڕووی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەوە ئامادەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسا “ڕزگارکەرانە”، یە هەروەک چۆن محەممەد سەرەتا کۆمەڵگای ئامادە کرد (ئێستا بە پێی گێڕانەوەی موجاهیدین) و دواتر کەرەستەی پێشبینیکردنی بەکارهێناوە. لانی کەم پێویستە حیزبی دەسەڵاتدار و “سادەکان”ی چینەکان بەلایەکدا بنێن و موسڵمانانی ئۆپۆزسیۆنی زیرەک و دینامیکیش جێگەی خۆیان بگرن بۆ ئەوەی فەرمانەکانی تۆڵەسەندنەوەی قورئان جێبەجێ بکرێن. راستە ناکرێ بەڵێنێکی ترسناکتر بە خەڵکی ئێران بە گشتی و ژنانی ئێران بە تایبەتی بدرێت. تەواوی باسەکە سەبارەت بە “دینامیزمی قورئان” و “هەڵوەشاندنەوە” ی بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایی خەڵکی ئێران و بەتایبەت ژنانە بۆ پراکتیزەکردنی ئیسلام، بەپێچەوانەوە، ئەم یاسا قورئانیانە لە کاتی خۆیدا کە کۆمەڵگا ئامادە دەبێت جێبەجێ دەکرێن. ئەگەر موجاهیدەکان ئامانجی خۆیان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەک داناوە کە یاسا قورئانییەکان تێیدا جێبەجێ بکرێت، وەڵامی خەڵکی زەحمەتکێش و ئازارچەشتووی ئێران لە ئێستاوە ڕوونە: ئێمە بە هەموو هێزمانەوە لە دژی ئەم نیازە کۆنەپەرستانەیە دەوەستین.
تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە پرسی ژنەوە هەیە، دەمەوێت ئەوەش زیاد بکەین کە گێڕانەوەی موجاهیدین بەم شێوەیەیە: ئەو ئایەتانەی پێشتر باسمان کرد سەبارەت بە کۆیلایەتی ژن هەمووی قورئانی و ئیسلامی و پابەندکەرن، بەڵام ئێستا کۆمەڵگە بەشێوەیەکی تەواو و کامڵ ئامادەنیە بۆ جێبەجێکردن (واتە بەرەنگاری دەبێتەوە)، پێویستە لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کولتوورییەوە کار لەسەر مرۆڤەکان بکرێت (ئەم بەرەمگار بونەوەیە دەبێت بێهێز بکرێت و لاواز بکرێت) بۆ ئەوەی پێگەی ڕاستەقینەی ژنان لە ئیسلامدا ببێتە بنەما لە پێگەی ڕاستەقینەی ژنان لە کۆمەڵگادا. و ئەمانە هەمووی بە واتای زیندووکردنەوە و پاراستنی کۆیلایەتی مێینەیە، نە یەک وشە کەمتر و یەک وشە زیاتریش نەبێت.

سوودەکانی ئیسلامی “ڕاستەقینە” بۆ گەشەی ڕێکخراوەیی!
بەڵام سەرەڕای ئەم دژایەتییە ئاشکرایەی ئیسلام لەگەڵ مافەکانی ژنان، موجاهیدەکان لە “حیسابکردن”ەکانیاندا ئیسلامیزمەکەیان وەک “خەسارەت” نابینن. ئەگەر ژنێکی ئازادیخواز کە ئاگاداری ئیسلامی موجاهیدین بێت، ئەوا لەبری ئەوە موجاهید هیواخوازە مۆڵەت لە “دایک و باوک” و “مێرد”ی ژنان وەربگرێت بۆ بەشداریکردنیان لە چالاکییە سیاسییەکان (واتە هاوکاری لەگەڵ موجاهیدین) بە پێشکەشکردنی ئیسلامەکەی. ناوی ئەم فڕێدانی ئاباکۆسی(Abaqus) بازرگانییە بۆ ڕاکێشانی لایەنگرانی “ڕێگەپێدراو”، لە کولتوری سیاسی موجاهیدیندا، “گونجاندنی کۆمەڵایەتی-کولتووری ئایدیۆلۆژیای موجاهیدین لەگەڵ کولتوری فەرمانڕەوای کۆمەڵگا. گوێ بگرن:
“ئاستی بەشداریکردنی ژنان و کچان لە شار و ناوچە دوور و بێبەشەکان دەتوانێت پشتڕاستکردنەوەیەک بێت بۆ گونجاندن و هاوئاهەنگی ئایدیۆلۆژیای موجاهدین لەسەر کولتوری خێزانەکان و هەروەها لەسەر بەهاکانی ئەو ناوچانەی کە چالاکییەکانی ژنان لە دەرەوەی ماڵدا تێیدا دەبن.” چالاکییە گشتی و سیاسی و سەربازییەکان بە تایبەتی پەیوەستن بە کێشە و ئاستەنگی کۆمەڵایەتی زۆر هەیە. مەگەر چالاکییەکان زەمینەی قبوڵکردنیان هەبێت لە چوارچێوەی ئەو کولتوورەدا کە خەڵکی ئەو ناوچانە قبوڵیان کردووە”. (موجاهید ٢٣٢، ل ٢٠)
یان:
دەشڵێت: “مەودای بەرفراوانی ئاستی پەروەردەیی و پیشەیی لەنێو ئەم ژنانەدا، سەرەڕای ئەو دڕندەكارییانەی كە لەژێر ناوی ئیسلامدا بەسەر ژنانی خوێندەواردا كراوە، دەتوانێ جارێكی دیكە بەڵگەیەك بێت لەسەر گونجاندنی كولتووری-كۆمەڵایەتیی ئەم ئایدۆلۆژیایە لە كۆمەڵگای ئێمەدا. چونكە ئەوە”. سروشتییە تەنانەت ئەو خێزانانەی کە چالاکن لە پارتە سیاسییەکاندا کچان یان مێردەکانیان دژایەتی چالاکییە سیاسییەکانی هاوسەرەکانیان بکەن، لە ژێر بارودۆخی یەکساندا (!)ڕێکخراوێکی ئیسلامییان پێ باشترە لە ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکە (ل17).
بەڕاستی دەبێ شانازی بەم ئازادی و بیرکردنەوە ئازادە و ئەم ڕێزگرتنە لە پێگەی ژن بکەن! ڕێکخراوێک کە لە نێو هەڵبژاردەکانی ئیسلامدا ئەژمار دەکرێت کە “خێزان و هاوسەرەکان کە دژایەتی چالاکی سیاسی کچ و هاوسەرەکانیان دەکەن” لە ژێر هەلومەرجێکی یەکساندا ڕێکخراوێکی ئیسلامی لە ڕێکخراوێکی تریان پێ باشترە، بەڕاستی یەکێکە لە بنەڕەتترین بیرکردنەوەکان کە بۆنی ڕزگارکردنی ژنانی لیوە نایەت. دیارە ئەوە “خێزانەکان” و “هاوسەرەکان”ن کە دەبێت ئەو ڕێکخراوە هەڵبژێرن کە بڕیارە کچ و ژنەکەیان تێیدا “خەبات” بکەن. ئەمە بەڕاستی مانای ئەوەیە کە ئەزقەزا، ڕەنگە ژنان تەنیا لە هەلومەرجی “نایەکسان”دا (واتە لە هەلومەرجی ژێردەستەیی و ستەمکاریدا) ڕوو لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدین بکەن. ئەگەر ئیسلام بەگشتی ژن لە ژیاندا بچوک و کەم ئاوەز(ناقس عەقڵ)بزانێت لە ژیاندا، ئیسلامی موجاهیدین هەنگاوێک زیاتر دەڕوات و ژن لە “خەبات”دا دەپارێزێت، هەمان پارێزگاری کە “دژی” چالاکی سیاسییەکەیە! رەنگە ئەمە ئەو پرۆسەیە بێت کە خاتوو رزوانی لە هەڵبژاردنی رێکخراوی موجاهدیندا پێیدا تێپەڕیوە، ئەمە بابەتی شەخسی خۆیەتی، بەڵام یەکەم هەنگاو لە رزگارکردنی ئەو ژنە بەئەمەک و بێبەشە ئێرانییەدا خۆ رێکخستنە لەگەڵ ئەم بیرکردنەوە “دواکەوتووانە” کە زاڵ بەسەر کۆمەڵگا دەکەن، کە ڕێکخراوی موجاهێدین بە یەکێک لە شەرەفەکانی دەزانێت کە حساب لەگەڵ ئەوان یەکلایی بکاتەوە. موجاهید بە ڕوونی دەڵێ ئیسلامی ڕاستەقینە توانای ئەوەی پێدەبەخشێت خۆی لەگەڵ بیری پیاوسالاری زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا بگونجێنێت (واتە بیری چینە دەسەڵاتدارەکان کە ڕەنگێکی تایبەتی ئیسلامی لە ئێراندا هەیە). ئەمەش بۆ دامەزراندن باشە! بۆ نا، ئیسلام هەمان خزمەتی بە خومەینی و شەریکەکانی نەکرد.
ئەگەر ژنان بەدەست ئەم بیرکردنەوە دەسەڵاتدارە دواکەوتووانەیەوە دەناڵێنن و هەر بەشێکی بوونیان بیەوێت لەم زنجیرە ئابوری و سیاسی و کولتوورییەی دیلێتی ڕزگاری بێت، ئەوا ڕێکخراوی موجاهدین سەرمایەگوزاری لەو پاشکۆییەدا دەکات. بۆیە سروشتییە کە پرۆسەی ئازادی ژن و ئازادی بیرکردنەوەکەی (و بنەماڵە و هاوسەرەکەی بە هەمان شێوە) بەتەواوی پێچەوانەی ئاراستەی “گەشەکردن”ی موجاهیدین و سیاسەتی دامەزراندنی بێت. بۆیە خودی موجاهید دەبێتە بەرگریکارێکی چالاک و بەهێزکەری بیری دواکەوتووی فەرمانڕەوا (بیروباوەڕی زاڵ هەمیشە بیری چینە دەسەڵاتدارەکانە) بۆ ئەوەی بنەمای ڕاکێشانی هێزەکانی بپارێزێت. دەبێت سەرمایەکەی بپارێزێت، خاڵی هیوای خۆی بۆ ڕاکێشانی ژنان. پڕوپاگەندەی کۆماری ئیسلامی ڕێگای ئەم هەوڵە کۆنەپەرستانەیەی نیشانداوە. موجاهید لەسەر ڕێگای کوبەی گۆشت هەنگاو دەنێت. رزگاری ژنان بە رۆژئاوابوون ناوببرێت و ئازادی ژنیش بە میراتی رۆشنبیری بێگانە ناوببرێت. کەواتە، خاتوو رزوانی، بە دوای خومەینی، بەنی سەدر و رەفسەنجانی، رێگە بە خۆی دەدات بنووسێت:
“ئایا پێشخستنی بەهاکانی کولتوری بیانی لە ژێر ناوی “ڕزگاری” ژنان لەم ساتەدا و سەرەڕای پێداویستییە سەرەتاییەکانی دیکە، هەمان ئاستی بۆچوونە ئەکادیمییەکان و لە کۆتاییدا ناکاریگەری تیۆرییەکانی “ئازادی” نییە؟ … ئایا ئەم پرسیارانە پێمان ناڵێن کە پرسی سەرەکی ئێمە شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی گشتییە نەک بەسەرەکی کردنی ئایین و یاساکانی؟… ئایا دەکرێت گۆڕانکارییە خوازراوەکانی کۆمەڵگە بەسەر جەماوەردا بسەپێندرێت لە کاتێکدا… لەناوبردنی نەریت و داب و کلتوریان بە هێرشکردنە سەر بیروباوەڕەکانیان؟ (موجاهید ٢٣٤، ل ٢٠، جەختکردنەوە هی ئێمەیە)
خەنەی ئەم فریوکاریە ئیتر ڕەنگی نییە. “کلتوری” ئازادی ژنان، دەرئەنجامی خەباتی ژنان و پیاوانی کرێکار و ئازادیخوازە. ئەگەر سەد لە سەدی مافەکانی ژنان لە “ڕۆژئاوا” بەدەست هاتبێت، ئەوە تەنیا بۆ دەگەڕێتەوە بۆساڵانێک خەبات و کۆڵنەدان و جیابوونەوە لە خورافاتە ئایینی و نائایینییەکان . کەس ناتوانێت بە ژاوەژاوی “ململانێی گەورە و بچووک”، “خەبات دژی ڕۆژئاواییبوون” و سووکایەتیکردن بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئیسلامیی نەتەوەیی، وێنەی دیموکراسی کە خەڵکی ئێران و دۆزی ڕزگاری ژنان پێویستی پێیەتی، لە ناو ببات. ئەزموونی “یەکەم” کۆماری ئیسلامی بە ڕادەیەکی پێویست گێڕانەوە و فێرکاری بووە. بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونە دووبارە بكرێتەوە، دەبێت زۆر دواكەوتوویی زیاتر لەوەی خاتوو رزوانی و موجاهیدین هیوایان بۆ دەخواست، لە كۆمەڵگادا زاڵ بێت.

بە بڕوای موجاهیدین لەشفرۆشی ئازادی گشتگیری ژنانە.
بۆرژوازی و بچووک بۆرژوازی لە ئێران و لە سەرووی هەمووشیانەوە موجاهیدین هەرکات باسی ئازادی ژن دەکەن زۆر هەستیارن یەکسەر سنووردارکردنی خۆیان بە دیاردەی لەشفرۆشی رابگەیەنن. هەرگیز بابەتێک لە موجاهیدین نادۆزیتەوە کە جەخت لەسەر ئازادی ژنان و دژایەتی جدییان لەگەڵ لەشفرۆشی نەکاتەوە. بۆچی؟ بۆچی بەڕێزان کاتێک باس لە ئازادی ژنان دەکرێت دەکەونە ناو لەشفرۆشییەوە؟ هۆکارەکەی لە ڕۆژ ڕوونترە، لە ئیسلامی موجاهیدیندا (وەک هەر ئیسلامێکی “دیکە” و هەر بیرێکی پیاوسالاری تر)، ژن سەرچاوەی گەندەڵییە. لەشفرۆشی کە بەتەواوی جۆرێکە لە زوڵم و بێ مافی ژنان، بۆ ئەم بەڕێزانە، دەرئەنجامی بەهەند وەرنەگرتنەی (ئازادی)ی ژنانە. بۆ ئەوان لەشفرۆشی خاڵێکە بەدرێژایی هێڵی ئازادی ژنان، هاوتای زیادەڕەویە لە ئازادی بەجێهێشتنی ژنان و کۆتاییەکەیە. بۆیە سروشتییە لە هەر شوێنێک بیانەوێت دەستکاری بەرگریکردنیان لە ئازادی ژنان بکەن، سنووریان لەگەڵ لەشفرۆشی هەیە. ئەم بیرکردنەوە سووکایەتییە، ئەم دەرەنجامە پاتۆلۆژییە، ئەم دووڕووییە ئەخلاقییە بۆرژوازییە، لە هەزار کرانەوە لە بابەتەکانی موجاهیدەوە سەرهەڵدەدات، لەنێویاندا کاک شەریف، کە بەم شێوەیە سووکایەتی بە ئازادیی ژنان دەکات:
“بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەموو کردارێک کاردانەوەی هەیە و هەر توندڕەوییەک زێدەڕۆییە، ئەوە دڵنیا و ڕاستە کە لەسەر بنەمای ئەم ئەزموونە (واتە ئەزموونی زیادەڕەوییەکانی کۆماری ئیسلامی دوای زیادەڕەوییەکانی شا) دوای ڕووخاندن”. لە ڕژێمی وێلایەتی فەقیە، کۆمەڵگای ئێمە دەتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانی ئەخلاقی و کولتووری ببێتەوە، کە پێویستی بە ئامادەکاری و دووربینی هەیە، هەروەها سەبر و ڕای بەرز، بۆ تێپەڕاندنیان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، و لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵ و پێگەی بێگومان ئەم جۆرە قەیرانانە لە ئێستادا لە شێوەی گەندەڵی و لەشفرۆشی و هتددا هەن، کە کەمتر کراوە و ڕوونن بەهۆی توندوتیژی و سەرکوت و سانسۆرەوە، بەڵام لەگەڵ لابردنی لە فشاری سەربازی-پۆلیس و لە غیابیدا هۆکارەکانی کۆنترۆڵکردن بە ئاسانی دەبنە گشتی.” (شورا ١، ل٣٠، جەختکردنەوە هی ئێمەیە)
لێرەدا کاک شەریف بە یەک تیر چەند ئامانجێک دەکات:
پێش هەموو شتێک بە شێوازی ئیسلامی خۆی بەو ژاوەژاوەی سەبارەت بە گەندەڵی و لەشفرۆشی و ئازادی ژن بە گشتی کۆمەڵگا دەترسێنێت. بۆچی ڕۆڵ و پێگەی ژن لە قەیرانە ئەخلاقییەکانی داهاتوودا (واتە لەشفرۆشی) ناوەندییە؟!
دووهەم: بە پێناسەکردنی وەک کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە “زێدەڕۆیی” ڕژیمی شا، تاوانەکانی ڕژێمی خومەینی دژ بە ژنان و مافە کۆمەڵایەتییەکانیان پاک دەکاتەوە. وادەرئەکەوێت کاک شەریف لە پاڵنەرەکانی ڕژێمی ژیانی ئێستا تێدەگات و تا ڕادەیەک حەقی پێدەبەخشێت.
وە سێیەم: هۆشداری دەدات لە جوڵەی داهاتووی ژنان ئەگەر فشاری “پۆلیس” لاببرێت. و داوا لە ئەنجومەنەکە دەکات کە بریکاری “کۆنتڕۆڵکەری” هاوشێوە دابین بکات.

لەشفرۆشی بەرهەمی کۆمەڵگەی چینایەتییە. ئەمڕۆ سیستەمی بۆرژوازی بەرپرسیارە لە مانەوەی ئەم دڕندەترین شێوەی کۆیلایەتی و بێ مافیەی ژنان. بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی نەک هەر پێویستی بەو فاکتەرانە نییە کە کۆنترۆڵی “ئازادی” ژنان دەکەن، بەڵکو بە وردی خەبات بۆ ئازادیی و ڕزگاریای ژنان بەشێکی گرینگە لە تەواوی ئەو شەڕە کە دەبێت بۆ ڕزگاری سۆسیالیستی کۆمەڵگا ڕووبدات. هزری دواکەوتوو و بەزەییداری کەسانی وەک کاک شەریف تەنیا بە بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیە لە کۆمەڵگادا نامێنێت.

حیجاب، بەڵگەنامەی کۆیلایەتی یان “مۆدە”ی ئیسلامی؟
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی موجاهیدین له‌ باره‌ی حیجاب زۆر سه‌رنجڕاکێشه‌. ڤێرژنی یەکەم! دەڵێن حیجاب “بەهیچ شێوەیەک بەرهەمی ڕێنماییە قورئانییەکان و نەریتە ئیسلامییە ڕەسەنەکان نەبووە، بەڵکو بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ئەو دامودەزگایە هزریانەی کە لە کۆمەڵگە فیوداڵەکان بەجێماوە… لە کلتوری کۆمەڵگاکەماندا لەژێر ناوی “ئیسلامدا” سەپێندراوە. (موجاهید ٢٣٢ ل ١٦)
یەکەم: ئەم ئیدیعایە درۆیەکی تەواوەتییە. قورئان (مەگەر چاپێکی نوێ لە لایەن موجاهیدەکانەوە بڵاو نەکرابێتەوە) باسی لە زەروورەتی ڕەچاوکردنی حیجابی ژنانی موسڵمان کردووە و لەم ڕووەوە ئایەتەکانی بۆ ژنان دابەزاندووە. بۆ نموونە سورەتی ٣٣ی ئەحزاب، ئایەتی ٥٩ سەبارەت بە زەروورەتی حیجاب دەفەرموێت: “ئەی پێغەمبەر بە ژن و کچەکانت و ژنانی ئیمانداران بڵێ بە پەردە خۆیان داپۆشن، بۆ ئەوەی بە پاکیزەیی و ئازادی خۆیان بناسرێن، وە بە شەڕانگێزی و بوێری زیانیان پێ نەگات، زۆر باشترە ئەگەر نەیبینن.” هەروەها سورەتی نور، ئایەتی ٢١ جەخت لەسەر ئەم پرسە دەکاتەوە.
دووەم: یەكێك لەو دامەزراوانەی هزری لە كۆمەڵگە فیۆداڵەكان (و پێش فیۆداڵەكان) ماونەتەوە، ئیسلامە، كە بۆ چەندین سەدەی یەك لە دوای یەك بیری باڵادەستی كۆمەڵگای رازاندووەتەوە. ئەوە تەنها ڕێکەوت نییە کە ژنانی موسڵمان حیجاب ڕەچاو دەکەن و ژنانی مەسیحی ڕەچاوی ناکەن!
سێیەم: ئەگەر حیجاب نەریتێکی ئیسلامی نییە، بۆچی ژنانی موجاهید ڕەچاوی حیجاب دەکەن و لە سەر تا پێ خۆیان دادەپۆشن؟ ئایا ئەمەش بۆ ئەوەیە لەگەڵ “کلتوری حوکمڕانی جەماوەر”دا بگونجێت؟ لەم حاڵەتەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە “جەماوەر” خۆیان لە هەموو کەس زیاتر لە وێنەی سەرهەڵدانی ژنانی موجاهیدەوە بوون و ئەمڕۆش بۆ دەرچوون لەم وێنە سەپێنراوە دەستیان بە خەباتێکی خوێناوی کردووە. شێوازی پۆشینی جلوبەرگی ژنانی موجاهید هاوشێوەی جلوبەرگی ژنان لە هیچ کام لە چینە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران لە هیچ کام لە قۆناغەکانی پەرەسەندندا نییە تا ئێستا و زیاتر لە دەرکەوتنی راهیبەکان و ژنانی میسیۆنەری مەسیحی لە ئەفریقا دەچێت.
هەڵوێستێکی دیکەی موجاهیدین ئەوەیە کە نابێت حیجاب بە زۆر بەسەر ژناندا بسەپێندرێت، بەڵکو دەبێت پڕوپاگەندە لەسەر شایستەییەکانی بکرێت بۆ ئەوەی ژنان بە ویستی خۆیان هەڵیبژێرن. واتە موجاهیدەکان لەگەڵ حیجابن و دژی سەپاندنین. یەکەم: ئەگەر ئەمە نەریتێکی ئیسلامی نەبێت بۆچی بانگەشەی بۆ بکرێت؟ دووەم: ئەم هەڵوێستە دیموکراسییە لە کوێیە؟ ئەم بەلای زۆرەوە هاوتایە لەگەڵ هەڵوێستی “هاوسەرەکان” کە لەگەڵ “بێ حیجاب”ی ژنەکانیان ناکۆکن، بەڵام لەگەڵ لێدانی ژن لەسەر ئەم پرسە ڕازی نین! موجاهیدەکان هەوڵدەدەن پرسی حیجاب بۆ هەڵبژاردنی “داپۆشین” کەم بکەنەوە. دەوترێت کە حیجابی ئیسلامی جلوبەرگێکی “مۆدە”یە لە کێبڕکێی “مۆدە”ەکانی تردا و هەروەک چۆن دوکانێکی دیاریکراوی بەرگدروو ریکلام بۆ سوودەکانی پاڵتۆ و تەنوورەکانیان دەکات، موجاهیدەکانیش پێویستە ریکلام بۆ سوودەکانی حیجابی ئیسلامی بکەن، و بڕۆن ژنەکە لەم نێوەندەدا ئازادە. واقیعەکە ئەوەیە کە حیجاب مۆدە نییە، بەڵکو بەڵگەنامە و نیشانەی کۆیلایەتی و زوڵم و زەلیلکردنی ژنانە. سەرهەڵدانی حیجاب لەگەڵ چڕبوونەوەی زوڵم و ستەمی ژنان و گۆڕینی بۆ موڵک و سامانێک بووە کە دەبێت لە شەڕانگێزی و “بوێری” بپارێزرێت. درێژەی حیجاب درێژەی ئەم پێگە کەمترەی. حیجاب بۆ مەسەلەی هەڵبژاردنی بەرگ کورتکردنەوەی دووڕووییە. کەس ناتوانێت خۆی ناو ببات بەدێموکراتی چونکە رێگەی داوە خەڵک لەنێوان ئازادی و کۆیلایەتیدا ھەڵبژێرن، بەڵکو خۆی بانگەشە بۆ کۆیلەبوون دەکات! ئەو ڕوانگەیەی کە ژن بە هۆکاری گەندەڵی و ئازادی ژن بە سەرچاوەی لەشفرۆشی دەزانێت، ئەو ڕوانگەیەی کە ژن بە موڵکی پیاو و ئامرازی بەختەوەری ئەو دەزانێت، هەمان ڕوانگە ژن لە پەردەیەکدا دادەپۆشێت. حیجاب درێژەپێدەری لۆژیکی بیرکردنەوەی ئیسلامییە و هێمای نزمی پێگەی ژنانە لە ئیسلامدا. هەڵوێستی دیموکراسی ئەوەیە کە بانگەوازی دژی حیجاب بکرێت و لە هەمان کاتدا پابەندی بنەمای نەسەپاندنی حیجاب بێت، نەک بە پێچەوانەوە. ئەوەی موجاهیدەکان دەیڵێن شێواندنی پێگەی دیموکراسییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی حیجابدا.
خاتوو رەزوانی هەوڵ دەدات بابەتی حیجاب کەمتر گرنگ دەربکەوێت. دەشڵێت هێرشی گروپە جیاجیاکان بۆ سەر موجاهیدین دەگەڕێتەوە بۆ تێنەگەیشتن لە ڕەهەندە ئایدیۆلۆژییەکانی ئەم ڕێکخراوە و جیاوازییەکانی لەگەڵ “ئیسلام”ی ئایەتوڵڵاکان، کە دواجار بووەتە هۆی تێڕوانینی سەروو پێکهاتە و فۆرماڵیستی بۆ ئیسلام، و بۆ نموونە دەبینین مەسەلەی “حیجاب” لە لوتکەیدایە، دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە کە ئەوەندە سەرنج ڕادەکێشرێت بۆ “چەنە”ی ژنە موجاهیدەکە کە “ناوەڕۆک”ی ژێر خەنە بەتەواوی لەبیر دەچێتەوە. (موجاهید ٢٢٩، ل١٤، جەختکردنەوە هی ئێمەیە). بەڵام بەڕاستی ناوەڕۆکی ژێر چەتری ژنە موجاهیدەکە چییە؟ لەوانەیە هەزار و یەک شت بێت، بەڵام رێک لەبەر ئەوەی ئەم ناوەڕۆکە بە تامەزرۆییەوە ئەو فۆرمەی قبوڵ کردووە، ناتوانرێت گومان لە بوونی یەک شت لە ژێر ئەو ئیسکارفانەدا بکرێت، ئەویش قبوڵکردنی دواکەوتوویی و نایەکسانی و خۆبەزلزانینە. جیاوازی ژنێکی موجاهید و ژنانی تری پەردەپۆش ئەوەیە کە ئەگەر ئەم دووەمیان ملکەچی ئەم ئازارانە بێت و بەدەستیانەوە دەناڵێنێت، ژنێکی موجاهید چالاکانە کاردەکات بۆ سەقامگیرکردنی ئەم کۆیلایەتی و نایەکسانییە.

لکاندنی مارکسیزم بۆ دیموکراتەکان
ئەگەر موجاهید پابەند بکەیت تەنها بە حوکمەکانی سیستمی ئیسلامیەکەی قسە بکات، ئەوا ناتوانێت تەنانەت یەک وشەش بۆ بەرگریکردن لە ئازادی ژن قسە بکات. قەرزکردن لە مارکسیزم و گێڕانەوەی ماتریالیزمی مێژوویی و بیری سۆسیالیستی زانستی بۆ قورئان بۆتە خوویەکی تری موجاهیدین. هەروەها خاتوو روزوانی لە وتارەکەیدا پەنا بۆ هەمان شێواز دەبات:
وتیشی: “فەلسەفەی موجاهیدین بەگشتی سەبارەت بە دواكەوتوویی ژنان بەم شێوەیەیە: بەپێی قورئان لەسەرەتای دروستبووندا هەموو مرۆڤەكان یەكسان بوون و بەهرەمەند بوون لە یەكسانی كۆمەڵایەتی، لەگەڵ پەرەسەندن و کامڵ بونی ئامراز و کەرەستەکانی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانی زیاد لە پێویستی، چەوسانەوەی گروپێک لە گروپێک دووبارە دەستی پێکردەوە، دایک کە ناوەندی کاروبارەکان بوو و دەسەڵاتی پێویستی لە کۆمەڵگادا هەبوو، لەگەڵ دابەشکردنی کاردا پاڵیان پێوەنرا و باوک بوو بە جەمسەر و ناوەندی بنەماڵە، لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆمەڵگە پیاوسالارەکان و سەرهەڵدانی دژایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، چەوساندنەوەی مرۆڤەکان دەستی پێکرد و بە درێژایی مێژوو بە شکڵ و شێوازی جیاواز، لە سەردەمی کۆیلایەتی و خاوەندارێتی زەوی و پاشان سەرمایەداریدا بەردەوام بوون. (موجاهید ٢٢٩، ل٢٩)
هەرکەسێک بچوکترین ئاشنای بە مارکسیزم و بەتایبەتی کتێبی بنەچەی بنەماڵە و موڵکی تایبەت و دەوڵەتی ئەنگڵسەوە هەبێت، بە ڕوونی لەوە تێدەگات کە ئەم شیکارییە قورئانییە بە هەندێ گۆڕانکاری و بە ئیسلامیکردنەوە لەم کتێبە قەرز کراوە. ئەگەرنا لە قورئان و ئیسلامدا نە بیرۆکەی کۆمۆنەی سەرەتایی هەیە، نە چەمکی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و بەرهەمی زیادە، نە سیستەمی دایک سالاری، نە دابەشکردنی کار و کاروباری ماڵەوە، نە بنەماکانی کۆمەڵگەی پیاوسالاری و پەرەسەندنی کۆمەڵگاکان لە کۆیلایەتییەوە بۆ سەرمایەداری ناسراون هەیە. لەڕاستیدا ئەگەر یەک پەرەگرافی ئەنگڵس بەس بێت بۆ ڕووماڵکردنی ئەوەندە دواکەوتوویی، ئایا ڕاستتر نییە کە ئەگەر کەسێک کەشێکی ڕاستگۆیی شۆڕشگێڕانەی هەبێت، پێویستە دەستبەرداری ئەم هەموو دواکەوتووییە بێت لە بەرژەوەندی قبوڵکردنی کۆی مارکسیزم و سۆسیالیزمی زانستی؟
ئه‌مڕۆ ئیتر که‌س له‌ کاریگه‌ری بیری ئیسلامی، خومه‌ینی یان موجاهیدین، له‌سه‌ر ژنانی ئێران نیگه‌ران نییه‌. لە راستیدا مەسەلەکە پەیوەندی بە پێگەی ژنانەەوە نییە لە ئیسلامدا، بەڵکو پێگەی ئیسلامە لە چاوی ژناندا. ئەمە ئەو گوشارە راستەقینەیەیە كە موجاهیدین ناچار دەكات بە پێی پێویستی رۆژ هەوڵ بدەن بۆ باشتركردنی روخساریان بەگشتی، بەڵکو زیاتر سەبارەت بە “ژنە موجاهیدەکان” بە تایبەتی. ژن بەشێکە لە کۆمەڵگا و بەشێکە لەو چینەی کە کە پەیوەستە پێیەوە. بەڵام لە هەمان کاتدا ژنان گرووپێکی چەوساوەی جیاوازن. بەم شێوەیە تەنانەت ژنەکەی موجاهید، هەرچەندە ئەو بەرژەوەندییە چینایەتییە تایبەتانەی کە بەرگری لێدەکات، ببنە هۆی ئەوەی لەگەڵ چینی دەسەڵاتدا هاوتەریب بێت و بەپێویستی دەزانێت هزر و بیروباوەڕی دواکەوتووی ئەم چینە بەهێز بکات، بەڵام هێشتا ئەگەری ئەوەی هەیە کە بەشێک بێت لەچینێکی ستەملێکراو کەدەبێ بیر لە دۆخی نایەکسانی بابەتیی خۆی بکاتەوە.
ڕەنگە بۆ زۆرێک لەوانە ڕزگاربوون لە بیری پیاوسالاری دواکەوتوی و و زاڵ بەسەرکۆمەڵگەدا پێشەکییەک بێت بۆ پەیوەستبوون بە خەبات بۆ ڕزگاری هەموو کۆمەڵگا، ڕیزی سۆسیالیزمەوە بێت.

مەنسوور حکمەت – ئازەر مەجدی
کۆمۆنیست ژمارە ١٧
٢٧ی اسفند ١٣٦٣
١٧\مارس\١٩٨٥

تێبینی پەراویز
1) لێرەدا تەنیا وەرگێڕانی فارسی ئەو ئایەتانە دەخەینەڕوو نێوی کتێبی مێژووی کۆمەڵایەتی ئێران، بەشی “مافی تاک و کۆمەڵایەتیی ژنان دوای ئیسلام”، بەرگی چوارەم، لە نووسینی مۆرتەزا ڕەوەندی. (↑)
2) هەروەها کتێبی نەهج ئەلبەلاغە بەڵگەنامەیەکی باشە بۆ سەلماندنی تیۆری ئێمە کە بۆچوونە دژە دیموکراسی و پیاوسالارییەکانی ئیسلام هەر لە سەرەتای ئیسلامدا داڕێژراون و پشتڕاستکراونەتەوە. (↑)
3) بەشێک لە “وتاری ماڵئاوایی” کە محەممەد لە دوایین گەشتی حەجدا پێشکەشی کردووە، لە کتێبی مێژووی کۆمەڵایەتی ئێراندا هاتووە. (↑)
4) له‌نێو ئه‌و كارانه‌دا یه‌كێكیان دروستكردنی پۆستی “هاوڕیزی یه‌كه‌م به‌رپرسی ڕێكخراوی موجاهیدین” و پێدانی ئه‌م پۆسته‌ به‌ “شایسته‌ترین ژنی ناو ڕێكخراو” له‌م ڕێكخراوه‌دا. لۆژیکی بێهەڵوێستی ئەم هەنگاوە لە کەس ناشاردرێتەوە. ئەگەر پێگەی ژنان لە ئیسلامدا نەگۆڕێت، ڕەنگە پێکەوە دانانی سیمبولێک بۆ پێگەی ژنان لە ڕێکخراوی موجاهیددا، وەک پێگەی ژنان لە کابینەی هۆیدەدا، کێشەکە چارەسەر بکات. هەروەک چاوەڕوان دەکرا، لەگەڵ گەیشتنی هاورەدیفی یەکەمی فەرمی کارەکانی لە سەروبەندی ڕۆژی لەدایکبوونی فاتیمە زەهرا بە پەیامێک بۆ ژنان دەستی پێکرد، کە بە ڕێکەوت لە دەوروبەری ٨ی مارس (واتە ڕۆژی جیهانی ژنان کە لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە دامەزرا) ڕوویداوە! سەبارەت بە ڕێکەوت و بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، لانی کەم، “فیقیەتی و ڕاستین” ی ئیسلام بە ڕواڵەت جیاوازی بیروڕایان نییە. (↑)
hekmat.public-archive.net #0490fa.html




داگیرسان…كوژانه‌وه‌… ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی

1)

دره‌خت ئاوه‌دانی باخچه‌یه‌
ئه‌مه‌ چڵێكه‌ له‌داگیرسان..
به‌رد چاو دائه‌گرێ له‌ته‌نهایی،
ئه‌مه‌ كوژانه‌وه‌یه‌كه‌ ،
له‌ڕۆحمان!!
(2)
خه‌یاڵێك دائه‌گیرسێ،
له‌گوڵه‌گه‌نمێكدا خه‌ونی
برسییه‌كان…
خه‌یاڵێك ده‌كوژێته‌وه‌،
گوڵاڵه‌سوره‌یه‌ك نه‌خۆش
به‌قاچی ڕه‌شه‌با!
(3)
مناڵێك دائه‌گیرسێ به‌،
به‌رز بوونی باڵای…
پیرێك ده‌كوژێته‌وه‌،
به‌ ده‌ست هه‌ڵبڕینی مردن!
(4)
باڵنده‌یه‌ك قریوه‌ ده‌پۆشێ،
ئاسمان به‌ده‌سته‌سڕی ،
شین دائه‌گیرسێ..
باڵنده‌یه‌ك به‌ترسێك ده‌كوژێته‌وه‌،
ئاسمان به‌هه‌ور ده‌پژمێ !
(5)
(با) له‌ئینجانه‌دا هه‌ناسه‌ ئه‌دا،
ئه‌مه‌ داگیرسانی گوڵێك..
(با) له‌تابووتێكدا ڕاده‌كشێ،
ئه‌مه‌ كوژانه‌وه‌ی ئینسان !
(6)
شتێك دائه‌گیرسێ،
له‌پشت سه‌ری ئینجانه‌ی گوڵه‌كانه‌وه‌،
چیمه‌نێكی باریك قاقا ده‌كێشێ !!
(7)
له‌خوار قاچی جۆگه‌له‌ لێڵه‌كانه‌وه‌،
ڕووبارێك له‌ڕوونیا خۆی ده‌شوا
دواتر دائه‌گیرسێ به‌ده‌ریا!
(😎
له‌ناو تاركییه‌كی مه‌سته‌وه‌،
پێڵاوێكی ڕووناك سه‌فه‌ر له‌به‌ر ده‌كا
دواتر دائه‌گیرسێ به‌ هه‌ڵكردنی ڕێگا!
(9)
حه‌قیقه‌تێك ده‌گری،
عیشقێك درزی تێده‌كه‌وێ،
كچێك ته‌نیایی پێده‌كا!
(10)
وه‌رزی خۆشه‌ویستی خامۆش ده‌بێ،
پیاوێك پێكێك سه‌راب هه‌ڵئه‌دا،
ژنێك تاریكی له‌به‌ر ده‌كا!
(11)
شتێك ڕوو له‌كوژانه‌وه‌ ده‌كا،
چیا ناخی قوڵپ ئه‌دا له‌گریان،
هه‌ڵۆیه‌ك ڕیشی به‌پاییز ده‌شوا !
(12)
هه‌نارێك له‌سوڕی مانگانه‌ی ده‌كه‌وێَ،
مه‌رگ ختوكه‌ی ئه‌دا ،
ئۆرگازمی چه‌قۆیه‌ك دائه‌گیرسێ !
(13)
كورسییه‌ك بۆگه‌ن ده‌كا،
كوژانه‌وه‌ به‌رده‌بێته‌ دیكتاتۆری ،
كێبڵ و قامچی ده‌بێته‌ تابوتی…
(14)
كۆڵانێك پێده‌كه‌نێ،
كورسی كورسی دائه‌گیرسێ،
به‌ منداڵ…
كۆڵانێك گریان هه‌ڵده‌كا،
به‌ واژۆی مه‌رگ،
كوژانه‌وه‌ی دایكێك !
(15)
ئومێد له‌ده‌ماره‌كانما چه‌كه‌ره‌ ده‌كا
خه‌ون خاڵ خاڵ دائه‌گیرسێ..
ئومێد له‌قه‌فه‌سی سینه‌مدا ده‌نوێ،
كوژانه‌وه‌ی خه‌ون كه‌م كه‌م دائه‌به‌زێ!

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی




دیموکراسی بە بێ کچە مۆدێل..! شەماڵ بارەوانی

بەر لەوەی بچەمە سەر کڕۆکی بابەتەکە(دیموکراسی بەبێ کچە مۆدێل)، دەمەوێ ئاماژە بۆ گاڵتەجاڕی و مەهزەلەیەکی تری ئیسلامی سیاسی بکەم سەبارەت بە چەمکی(زۆرینە و کەمینە).

ئیسلامی سیاسی هەرجارەی گەر بیانەوێت ڕێگری لە ئازادی خەڵکێک بکەن و فشار درووست بکەن و عاتیفەی مێگەڵ و خەڵکێکی خالیولزیهن و ناڕۆشنبیر و سادە لەوح و بێ پاکگراوەند بجووڵێنێن، لە دژی ئازادی تاک و کرانەوەی جڤات و هەر نوێگەریەک و چەمکێکی تازەی دنیای مۆدێڕنێتە و بەرهەمی ئەقڵی ئازاد و جیهانی سیکۆلار، بە گوتاره خوڕافی و ئەقڵیەتە کلاسیکی و کۆنە خوازەکەی خۆیان، پەنا بۆ یاریەکی مناڵانە و فێڵێکی فێندەمێنتالستانە دەبەن و دێن و دەڵێن: کۆمەڵگای کوردی سەتا نەوەت پێنج و، نازانم ئەوەندەی موسڵمانە و نابێت ڕێگە بەکارێکی وابدرێت و خۆیان لە خەڵک و خوا دەکەن بە پۆلیسی دابوو نەریت و ئەخلاقی گشتی و دەرگاوانی بەهەشت.
جارێ لە کامە داتا دەڵێت:٩٥٪کۆمەڵی کوردی موسوڵمانە؟
دەڵێی هەرچی چەپ و کۆمەنیست و لائیک و ئەتایست و زەردەشتی و کاکەیی و مەسیحی و ئێزدی و جوی کوردستانە، حیسابیان کردووە!

دواتر دینی ئیسلام هەزار و یەک گروپ و حزب و مەزهەبی هەیه، کامە مەزهەب:شافیعی، حەنەفی، حەمبەلی، مالیکی، جەعفەری، زەیدی، موعتەزیلە، قورئانی، مورجیئە، باتنی، ئەبازییه، عەدنانی، قاعیدە، بۆکۆ حەرام، تاڵیبان، داعش، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوە، سەلەفی جیهادی، سەلەفی مەدخەلی ..تاد.
بە درێژایی مێژووی ئیسلام هەموو یەکتری تەکفیر و تەبدیع و ڕەتدەکاتەوە.
دواتر بەو لۆژیکەی ئیسلامگەراکان بێت، مادام سەتا نەوەت پێنج گووتی: دەبێت کچە مۆدێل و هەرکرانەوەیەکی کۆمەڵ و ئازادیەکی تاک و تازەگەریەک و تێکەڵی هەردووک ڕەگەز لە قوتابخانە قەدەغەبکرێت.

کەواتە لە وڵاتانی ئۆروپا، کە موسڵمان و ئیسلام کەمینەی ناو کەمینانن، تەواو دروست و ڕەوایە، حەملەیەک بکرێت و بڵێن دەی دەبێت ئیسلام و موسڵمان بوون قەدەغەبکرێت!؟

ئەزیزم ئەو ئیسلامیه دیماگۆجانە بەرەواژو و هەڵە لە چەمکی زۆرینە و کەمینە حاڵی بوونە، زۆرینە بە واتای عەنتەری و سەپاندن و دکتاتۆریەت نایەت.

لە دیموکراسیەتدا، ٩٩٪ لەسەر بۆچوونەک بن و یەک کەسیش تەنها لەسەر بۆچونێکی دژ و پێچەوانەبێت، دەبێت حیساب بۆ بۆچوونی ئەو تاکە کەسە بکرێت و ڕێز لە حەز و خولیاو ئازادیەکانی بگیرێت.

ئینجا بابێمەوە سەر دیموکراسیی بە بێ کچە مۆدێل!

بیرمە لە فەقێیاتی بووم، ڕۆژێک لە کتێبخانەبووم، کتێبێک ناونیشانەکەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام و یەکسەڕ کڕیم و بردمەوە حوجرە و خوێندمەوە، کتێبەکە هی ژنە ئیسلامیەکی سیاسی ئیخوانی تورکی بوو، بەناوی(مەروە سەفا قەواقچی).
لەو کتێبه ئەو خاتوونە ئیخوانیستە فێندەمێنتالستە باسی لە مەزلومیەتی خۆی و کچە باڵاپۆش و لەچک بەسەرەکانی تورکیای سەردەمی دەسەڵاتی سیکۆلارستەکان دەکرد و لەوە دەدوا کە عەلمانیەتی تورکیا لێگری دەکەن ژن و کچکەکان ئازادی خۆیان مومارەسە بکەن و لەچک و باڵاپۆشی بکەن و لە تورکیا قەدەغەیە بەو ستایلە ئیسلامیه سیاسیە و مۆدێلە ئیخوانیه بڕۆیتە دام و دەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن.

منیش ئەوکاتە هەم فەقێ و هەم ئییسلامیەکی عاتیفی و دۆگمایی و فێندەمێنتالست بووم، لەژێر لێوەوە لەگەڵ خوێندنەوەی هەر دێڕێک و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەکی کتێبەکە، ڕق و نەفرەتێکی بێ ئەندازە هەموو بوونی دادەگرتم و دنیایەک جوێن و نەفرەتیم بۆ عەلمانیەت و دیموکراسیەت حەواڵەدەکرد و لەخۆمم دەپرسی و دەمگووت: مەعقولە دیموکراسی بە بێ حیجاب!؟
مەعقولە بانگەشەی دیموکراسیەت بکەیت و ڕێگریش لە لەچک و شتی خەڵکێک بکەیت؟

بێگومان بە زۆر لادانی لەچک و قەدەغەکرنجی حیجاب، هەمان شێوەی سەپاندنەکەی نموونەی:ئێران و ئەفگانستان و سعودیای پێشوو و دەوڵەتە گۆڕبەگۆڕەکەی داعشی تیرۆرست، کارێکی قێزەون و دژە ئازادی تاک و ئەنتی دیموکراسیەتیشە.
ئێستاشی لەگەڵ دابێت، هەموان و بەتایبەتی ئیسلامی سیاسی لە کورستان بەردەوام گلەیی لە دیموکراسیەت دەکەن و بە گەمەی غەرب و وڵاتانی کفری دادەنێن و تەنها وەکو پەیژە هەندێک شتی سادەی دنیای دیموکراسیەت بەکاردێنن و هەرگیز باوەڕیان بە گەوهەری دیموکراسیەت و حەقیقەتی چەمکی دیموکراسی نییە و دوژمنێکی سەرسەختی دیموکراسینە و خوا نەکات، دەسەڵات بکەوێتە دەستیان، کاکە دیموکراس گۆشە و گۆش سەر دەبڕن.

ئەو دیموکراسیه بەستەزمانەی کە ئیسلامی سیاسی پێی دەڵێن کەم و کوری هەیه و لێناگەرێت بە ئازادی بانگەشە بۆ دۆگم و ئیدەلۆجیا و بیر و باوەڕە ئیخوانچی و ئەجێندا تەعریبیەکەی خۆیان بکەن.

کە لەحەققەتدا درۆی دەکەن و ئەوە هەرگیز ڕاست نییە، ئەو ئازادیەی لێره هەیانە، لە هیچ وڵاتێکی تر بڕواناکەم هەیان بێت، لە کوردستان ئیسلامی سیاسی شەو ڕۆژ بانگەشە بۆ بیری شۆڤینی و فێندەمێنتالستەکەی خۆی دەکات و قسە به دیموکراسیەت و عەلمانیەت و فێمێنیزم و ئاژەڵدۆستی و مافی مرۆڤ و هەموو شتێک دەڵێت و بە هەرشتێک دا هەڵدەشاخێت کە لەگەڵ میزاجی داعشیانەو ئیدەلۆژیا کۆنزەرڤاتیڤ و کۆنەخوازەکەی یەکنەگرێتەوە و دژ و پێچەوانەبێت.

چەندان حزبی ئیسلامی سیاسی و دەیان کەناڵ و ڕادیۆ و ماڵپەڕ و ڕۆژنامەو گۆڤاریان هەیە و سەتان مزگەوت لەژێر دەستیانە و بەوپەڕی ئازادی کاردەکەن و بیری داعشیانە و دژە تۆلێرانسانە و دژە پێکەوە ژیان و نادیموکراسیانەیان بڵاو دەکەنەوە، بێ ئەوەی کەس پێیان بڵێت: سەرووی لێوەکانتان لوتێکە.
ئەو ئیسلامگەرایانەی دوژمنێکی سەرسەختی دیموکراسیەت و ئازادی و مافەکانی مرۆڤن.

جا دواڵیزم و دەبڵ مۆڕاڵی ئەو ئیسلامیه سیاسیانە لەوەدایە، فرمێسکیان بۆژنانێک دەڕشت کە لە تورکیا، بەناو عەلمانیە دژە دیموکراسیەکانی ئەوێ لێنەدەگەڕان بە لەچکی خەلیجی و حیجابی عەرەبی بڕۆنە زانکۆ و پەیمانگاکان( نەک قەدەغەکردنی تەواوی لەچک و حیجاب لەوڵات)،

کەچی پێش دوو ڕۆژە، لە سۆشیال میدیا ڤیدۆیەکم بینی لە ئێران کۆمەڵەک ژنی مەزهەبی خەرەفاو، کۆمەڵێک جەلاد و داچۆڕاو لە مۆڕال و ڕەوشت، کە ناویان لەخۆیان ناوە(پۆلیسێ ئەخلاق)، لە ناوەندی بازاڕ لە خانمێک دەدەن، بە پاساوی ئەوەی لەچک و ستایلی پۆشینی ئیسلامیانەو مەزهەبیانە نییه، سەدان کۆمێنتم خوێندەوە، هەموو ئیسلامیەکان و ئەو موسڵمانە بێ مۆڕاڵانەی کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گۆتار و ئایدێۆلۆجیەتی داعشیانەی ئیسلامی سیاسی(ڕێزی زۆرم بۆ موسڵمانە ڕێزدار و باشەکان)، هەموان نووسیبوویان:(ئای دەستیان خۆش بێت) و زۆرێکیان ئیمۆجی پێکەنینان دانابوو وخۆشحاڵیان دەربڕیبوو، بەو لێدان و ئازاردانە.
جا لەهەمووی مەهەزەلەتر، کچ و ژنی واکۆمێنتی دەستخۆشییان بۆ پۆلیسی بێ ڕەوشتی و جەلادەکانی سەربە یاسای بەرد و مەزهەبی جەهالەت نووسی بوو، بێ لەچک و سینگ و قژ ڕووت و سمت پڕ سلیکۆن و کوڵمە و لێو لێوان لێو لە فیلەر و بۆتۆکۆس!

ئینجا بۆ قەدەغەکردنی کاری مۆدێل و ڤێتۆ خستنە سەر کچە مۆدێلەکان، باوەڕناکەم
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی هێندە کەسێکی دۆگمایی و دژە ئازادی تاک بێت، دڵنیام ئەو بڕیارەی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، کە لەدژی کچه مۆدێلەکان دەریکرد، لە ژێر فشاری مێگەڵ(کۆمەڵ)ی کوردی و توڕەیی ئەو حەشامەتەی سۆشاڵ میدیا بوو، ئەو حەشامەتە قورمیشکراو ڕۆبۆتە بێ پاکگراوەندەی بووەتە بووکەڵەی دەستی ئەقڵیەت و خیتابی ئیسلامی سیاسی.

گەرنا لەکوێی دیموکراسیەت ئەوە جێگای دەبێتەوە، تۆ ڕێگری لە کچە مۆدێل بکەیت؟
بەڕێز سەرۆکی حوکومەت: لە نووسینیتریشم ئەو قسەیەم کردووە و لێرەش دووبارەی دەکەمەوە:
ئەوەی شارەزای ئەلفبێی دیموکراسیەت و ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، باش دەزانێت، کە کۆمەڵی کراوە و شارستانی و پێشکەوتوو و سیکیولەر و مۆدێڕن، هەرگیز، بە تەنها شوێنی ئایینێک و موڵکی فیکرێک و تاپۆی ئاڕاستەیەک نییە، بەڵکو چۆن مەعبەد و ئاتەشگا و کلێسا و مزگەوتی تیایە، ئاواش سۆزانیخانە و باڕ و مەلها.

چۆن مرۆڤی ئایینداری تیایه، ئاواش بێ ئایین و ئەتایست و مولحید و گومانگەرا.
چۆن مەلا و واعیزی تیایه، ئاواش کچە مۆدێل و گۆڕانی بێژ و شاجوان و سێکس فرۆش.

ئاخر مەعقولە دیموکراسی بەبێ کچە مۆدێل؟
تکایەکی برا بچووکانە، لەبرا گەوە دەکەم و پێت دەڵێم:
بەڕێز سەرۆکی حوکومەت، ئیتر واز لە چوار پێنج کچە مۆدێڵ بێنن و چیتر ڕادەستی داواکاری و مەتڵەبی ئیسلامی سیاسی نەبن، ئەو کچە مۆدێلانە هەڕەشه نین لەسەر داهاتووی جڤات و پێکەوەژیان و لێبووردەیی و یەکترقبوڵکردن و بە تەعریبکردنی ناو ناسنامەو فەرهەنگ و کلتور و هەموو شتێکی کوردی لە ژێر ناوی ئایین لەسەر دەستی ئیسلامگەراکان.
وەرن سەیرکەن بزان چۆن کۆمەڵی کوردی و تاکی کورد زۆربەی بووە بە داعش بیر و جوێندەر و دەمشڕ و توندڕۆ و کەوتووەتە ژێر کاریگەری گوتاری مەڵاو بانگخوازە ئێسلامەگەرا و فێندەمێنتالستەکان و گەمەی دەستی ئەجێندا وئیدلۆژیای ئیسلامی سیاسی.
وەرن سەیرکەن، لە سۆشیال بۆت جیاناکرێتەوە کامە: دەروێشی حزبێکی ئیسلامی سیاسیە و کامەی ئەندامی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێی ئیسلامیە.
نەوەیەک درووست بووە، نەوەیەکی داعش بیر، نەوەکی تۆتالیتار و داخرا، نەوەیەک لە دژی هەموو تازەگەریەک و شتێکی نوێ و جیاواز، لە دژی هەموو ئایینەکانی تر و دید و ڕوانگەکانی تر، دژی مۆسیقا و هونەر و تابلۆ و پەیکەر و هەرجیاوازیەک، هەمووی لەگەڵ ئیسلامی سیاسی لەیەک سەنگەردان لە جوێندان و سوکایەتی پێکردن و دژایەتی کردن.

واز لەو چوار پێنج کچە مۆدێلە بێنن و وەرن فریای کۆمەڵی کوردی و ئەوە بکەون وسەیری ئەوە بکەن، ئەو پێکەوە ژیان و لێبوردەیی و ئاشتیە کۆمەڵایەتیە جوانەی کوردستان لە ژێر هەڕەشەدایه و ئەمرۆ، یان سبەی گەر نێینەوە هۆش، من و تۆ و هەر ڕۆشنبیر و تاکێکی لیبڕاڵ و سیکۆلار و کۆمەڵی کراوە، هەموان باجەکەی زۆر بە قورسی دەدەین.

ماوەتەوە بڵێم:وەکو مەریوان وریا قانع دەڵێت:
ئەوەی چاوی ھەبێت و ببینێت دەزانێت نەوەیەک لە داعشی نووستو لە کوردستاندا ھەیە، ئەم نەوەیە ھەرجارە و لە شوێنێکەوە شتێک لە عەقڵیەت و ئاکار و ڕوانینی ترسناکی خۆیان بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگا و پەیوەندییە ئینسانییەکان، نیشانئەدەن.
لە ئایندەدا نموونەی ئەم جۆرە دیندارانە زیاتر و زیاتر دەبینین، ھیوادارم نەگاتە ئەوەی بە شمشێرەوە بەسەر شەقمەکاندا بڕۆن و کێیان بە بێدین زانی سەریببڕن!




لایەنی خراپی و باشی پلەبەرز کردنەوە… زانا ڕەزاق

لایەنی خراپی و باشی پلەبەرز کردنەوە و ململانێ لەسەری بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەکەم لایەنی دارایی

ئەمە ئەگەر ململانیەکە بەشێوەیەکی باش بڕوات ئەوا زۆر باشە یانی سیستەمێکی دیموکراسی تەواو هەبێ هەر ئەوەش وا دەکات کە ململانێیەکە سودی هەبێ ، بەلام ئەگەر ململانێیەکە سیستەمێکی دیموکراسی تەواو نەبوو ئەوا زۆر خراپ دەبێت یانی زیاتر لەوە دەتوانرێت چاوی تەنیا مادی و دارایی ببینێت ئەمەش دەتوانرێت مرۆڤێکی خراپیشی لێدەربچێت لەهەمان کاتدا کاری خراپ زۆر بکات بۆ ئەوەی بەو پلەبەرزکردنەوانە بگات جگە لەوەش دروستکردنی چینەکانی کۆمەلگا بەهۆی بەرزی مووچە و نزمی مووچە.

دووەم ئامانج

لەو خالەدا مرۆڤ دەیەوێ بەو پلەیە بگات بۆ ئەوەی ئەوەی دەیەوێ لەرێی ئەوە بەدەستی بهێنێت یانی بڵێین ئامانج بپێکێت.

سێیەم شایستەیی و پسپۆڕی

ئەم خالەیە ئەگەر ڕەچاو بکرێت بەتایبەت پسپۆڕی ئەوا ئەمە زۆر باش دەبێ چونکە ئەمە ڕێگەیە بۆ بەرەو پێشچوونی ئەو شوێنە بەمەرجێک خود بێ نەک کەسێکی داگیرکراو.

چوارەم بەرهەمهێنانی ڕق

ئەو خالە ئەو کاتە ڕوو دەدات کە نادادپەروەری و نایەکسانی و نائازادی هەبێ ئەمە نەک ڕق و کینە لەنێو شوێنەکە دروست دەکات بەلکو هەندێکجار سەردەکێشێت بۆ شەڕ و ئاژاوە و کێشەی کۆمەیەلاتیش.

پێنجەم پێکەوەیی بوون

ئەمە یانی کەسیان بەڕێوەبەر نەبن وەک پلە نا وەک بیرکردنەوە ،یانی هەموو ئەوانەی لەو شوێنەن وەک هاوکاری و هەرەوزی کار بکەن چونکە ئەمە سودێکی باشیان پێدەگەیەنێ لای من هیچ گرنگیش پلە و پۆست نیە بەلکو کارەکەیە با بەڕێوەبەر نەبیت پلەیەک لەو نزمتر بیت گرنگ ئەرکەکە و خزمەتکردنەکەیە، ئەمە ئەو کاتە ڕوودەدا کەسێکی تێگەیشتوو و ئاست بەرز بێت جگە لەوەش خەریکی دۆزینەوەی کەسی لێهاتوو و بەتوانا دەبێ بۆ هاوکارییان.

شەشەم ڕۆلگێرانی یاسا

ئەگەر پلە بەرزکردنەوە یاسای بەکۆمەلێک خالی باش هەبێ ئەما زۆر باش دەبێ یانی بە سیستەماتیک دەڕوا بەلام یاسای بەکۆمەلێک خال نەبێ شێوەی تر دەڕوات و زیانی دەبێ لەجیاتی سود.

تێبینی لای من هیچ گرنگ پۆست و پلە نیە لەهیچ شوێنێک بەلکو گرنگ کارەکە و سەرکەوتنی کارەکەیە

زانا ڕەزاق




فەلسەفەی بیرکردنەوە لە سەردەمی نوێ دا… نووسینی: دڵشاد کاوانی

بیرکردنەوەی بابەتییانە و پێویستییەکانی بیری فەلسەفی

نووسینی: دڵشاد کاوانی

“کورد ئەو گەلەی بیرناکاتەوە”

فەلسەفە و سەردەمی نوێ بیرۆکەی سەرەکی نووسینەکەم و تێڕامانە لە فەلسەفەی بابەتیی و بیرکردنەوە بابەتییانەیە یاخود پێچەوانەکەی بیرکردنەوەی بەپەلەکاری لەسەردەمی ئێستا دا. لەوانەیە هەمووان پرسیار بکەن، چۆن بیرکردنەوە لە ئێستادا بەپەلە دەبێت؟ چونکە بیرکردنەوەمان لە هیچدا ناوەستێت.
لە مەراسیمێکی دەرچوونی قوتابیانی ئەڵمانی لە زانکۆی بەرلین لە ساڵی ١٨١٨دا، هیگڵ گوتی؛ کاتێک هەموو ئەمانە بەدواداچوونیان بۆ کرا، پرۆسەی بیرکردنەوە دەست پێ دەکاتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سەرەتایی خۆی. بەڵام ئاوەدانی نەتەوەی ئەڵمانیا پەیوەستە بەوەی کە لە بیرکردنەوەدا چەندە بەرز دەبێتەوە.
پێموایە لە ماوەی ٧٠ ساڵی گەشەسەندنی بیردا، زۆر تیۆری و بیرۆکەی بیانی لە نەتەوە ڕۆژئاواییەکان فێربووین، بەتایبەتی لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردووی لە گەشەسەندنێکی خێرادا ئێمە تەواوکارمان لەسەر ڕووکەش بیرکردنەوەی نابابەتیی کرد. کاتی ئەوە هاتووە بیرکردنەوەی سەرەیی فڕێی بدەین و بۆ قووڵبوونەوەی بیرکردنەوە بڕۆینە پێشەوە. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا هایدیگەر وتی؛ تەنیا کاتێک بۆی دەردەکەوێت کە خراپترین دوژمنی عەقڵە دەتوانێت جارێکی دیکە دەست پێبکاتەوە. بەڕای من دوای پەرەسەندن لەم ساڵانەی دواییدا، دەبێت ئەرکی بیرکردنەوە بخرێتەڕوو، دەبێت زۆر بە وردی ئەنجام و کارتێکردنەکانی بخرێتەڕوو.

ڕەنگە هۆکارێک بێت کە بۆچی بە خراپی کار لەسەر بیرکردنەوە دەکەین. “ئەگەر نەخوێنیتەوە و بیر نەکەیتەوە، سەرت لێ شێواوە و ناتوانیت ڕێگەی خۆت بدۆزیتەوە”. ڕاستە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر شت فێربووینە، بەڵام ناتوانین بڵێین بەڕاستی دەستمان بە بیرکردنەوە کردووە. تەنانەت لە چینی دەستەبژێریش دا ئەم ئاریشە، زۆر تۆخە نووسەر دەنووسێت و ناخوێنێتەوە، بیرناکاتەوە، خوێنەر بە هۆی زۆر خوێندنەوە لە دەق ڕۆناچێت و کاتی بیرکردنەوە لە خۆی نییە، مامۆستای زانکۆ بە بینین و فێرکردنی خوێندکارەکانی سەرقاڵ بووە، هەموو ڕۆژێک لە خەو هەڵدەستێت و ڕادەکات بۆ کتێبخانە یان تاقیگە و وانە گووتنەوە، دەپرسم تۆ هەموو ڕۆژێک ئەوەندە سەرقاڵیت، کەواتە کەی بیر دەکەیتەوە؟ ئەوە ڕاستە. من پێم وایە بیرکردنەوە زۆر گرنگە و لە سەردەمی ئێمەدا دەبێت ئەرکی بیرکردنەوە زۆر بە جددی وەربگیرێت.

لەوانەیە بپرسن: بیرکردنەوە چییە؟ من پێم وایە لانیکەم دوو پێوەر هەیە بۆ ئەوەی بیر بکەینەوە:
یەکەم: دەبێت نووقم بین لە واقیعدا، چونکە ئەرکی بیرکردنەوە هەمیشە نووقم کردنی خۆمانە لە واقیعدا.
دووەم: دەبێت خۆت بڕیاری خۆت بدەیت.
جارێک شۆپنهاور گوتی: “ئەگەر کتێبی کەسێکی تر بخوێنیتەوە و خۆت بیر نەکەیتەوە، ئەوا مێشکت دەبێتە ناوەندی بیرکردنەوەی کەسێکی تر”. چینییە کۆنەکان دەیانگوت: “ئەسپێکی هەژار باشترە لەوەی بەهیچ شێوەیەک ئەسپ نەبێت”. هەر بۆیە دەڵێم کاتێک زۆر شت لە پرۆسەی گەشەسەندن فێربووین، دەبێت ئەرکی بیرکردنەوە ڕوون بکەینەوە. فەلسەفە بابەتی بیرکردنەوە و بیرکردنەوەش بابەتی بەپەلەیە. دوای ئەوەی لە ساڵانی ١٩٢١ تا ٢٠٢١ نزیکەی لە سەدەیەک دا زنجیرەیەک ڕووداوی مێژوویی گەورەمان بەسەر برد، بەڵام چیمان دەست کەوت تەنیا کارمان گێڕانەوەی مێژووەکەیەتی بەڵکوو نایزانین درووستیش بیگێڕینەوە، یاخود ئاوێتە بوون و بەباتەبوونی بیرکردنەوەیەتی، دەبێت بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و پوخت ئەم بابەتە بخەینەڕوو. مەرجی بیرکردنەوە ئەوەیە کە خۆت لە واقیعدا نووقم بکەیت و شتێک لەبارەی خۆتەوە بڵێیت و لێکی بدەیتەوە.

ڕەنگە هەندێک بیر لەوە بکەنەوە “ئەم شتەی پێی دەوترێت فەلسەفە ئەوەندە نهێنییە، یان تێنەگەیشتنە لەبیرکردنەوە، کە فەلسەفە ئەوەندە دوورە لە واقیع”. بۆیە بە پێویستم زانی وتارێک لەسەر “فەلسەفە و سەردەمی نوێ دا” بۆ خوێنەری کورد بنووسم لە ڕاستیدا پەیوەندی نێوان فەلسەفە و سەردەمی ئێمە زۆر نزیکە. زۆرێک لەو فەیلەسوفانەی کە دەیانناسین پێدەچێت لە ناو بیرکردنەوەی بەردەوامدا بژین، هەمیشە بە گۆشەگیری بیر دەکەنەوە. زۆر ئاشنان بۆ ئێمە، چیرۆکگەلێکی زۆری لەبارەیانەوە دەزانین. بۆ نموونە سوکرات فەیلەسوفێکی بێدەنگی نائاسایی بوو؛ هەمان شت بۆ دیکارتیش دەگونجێت کە لە تەنیایی دا بە قووڵی بیر دەکاتەوە و دواتر دێتە سەر بێدەنگییان هەروەها پێداویستییەکان تەنانەت خواردن و خواردنەوەشیان جیاوازن. سوکرات لە سەرمای تاڵدا بیر دەکاتەوە و هەمیشە شەوانە بە بێدەنگی لەسەر سەهۆڵەکە مێدیتەیشن دەکات. بە پێچەوانەی دیکارتەوە دەبێت لە ژوورێکی زۆر گەرمدا لەسەر بەتانییەک دابنیشێت و مێدیتەیشن بکات. بۆیە دیکارت وەک “بیرکردنەوە لەناو فڕن” تۆمارکرا.
دواتر فەیلەسوفی بەریتانی (بێتراند ڕوسیل) لێكۆڵینەوەیەكی تایبەتی لەم بابەتە كرد و پشتڕاستی كردەوە كە ئەو شتەی پێی دەگوترێت “كورە” لە ڕاستیدا ماڵێكی گەرم بووە بە زمانی هۆڵەندی ئەمە باوبووە بۆ زەمینەسازی بیرکردنەوە. ڕەنگە ئێمە بیر لە فەیلەسوفەکان بکەینەوە کە لە واقیع دابڕاون، بەڵام هیگڵ خاڵێکی زۆر ڕوونی خستەڕوو: “فەلسەفەی ڕاستەقینە دەبێت جەوهەری ڕۆحی سەردەم بێت”. بە سادەیی هاتە بەرچاومان. فەیلەسوفەکان لە ڕاستیدا نزیکترین کەسن لە واقیعەوە. بێگومان ئێمە لێرەدا باسی فەیلەسوفە ڕاستەقینەکان دەکەین، بۆ نموونە دیکارت وەربگرە و یەکەم حوکمی بێدەنگییەکەی بریتی بوو لە “پێموایە، بۆیە من بوونیم”، کە دیکارت بە یەکەم بنەمای فەلسەفە ناوی بردووە، کە تاکە متمانەپێکراوترین بنەمایە. ئەم بنەمایە مانای چییە؟ لەم جۆرە ڕووانینە ئێستا لە جیهان دا زۆر باوە، تەنیا شێوە و بەرگی گۆڕاوە و دەزگە و ڕێکلامە بەناوبانگەکانی ڕۆژئاوا دەستەواژەکەی دەگۆڕن، بریکارەکانی خانووبەرە دەڵێن “من لە ماڵەوە دەمێنمەوە، بۆیە بوونم هەیە”، بەرهەمهێنەرانی مۆسیقاش دەڵێن “گوێ دەگرم، بۆیە هەست بە بوونم دەکەم”. لە وڵاتی خۆشمان ڕێکلام بۆ چایی گۆشت و بەرهەمە قتووبەندییەکان و کاڵا و کەل و پەل دەکرێت تەنانەت ئاسوودەیی و هەست بەبوونکردن لە دایبی و سانتییەکی ژنانەش دەبیننەوە، لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە ئەم جۆرە بانگێشە و لۆبیانە بۆ یاساکانی وەک بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزنی و پڕۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنەوە دەڵێن: دەچم بۆسەر سندووقەکانی دەنگدان منیش دەنگم هەیە. کەواتە هەم، گەر ئەمە بیرکردنەوەی پەلەکاری بێت، لە بەرامبەردا بیرکردنەوەی بابەتیی کە دیکارت گوتی: من بیردەکەمەوە، بۆیە من بوونیم هەیە. بێگومان ئەم بنەمایە دەتوانرێت بە شێوەیەکی زۆر فەلسەفی ڕوون بکرێتەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە دیکارت یەکەم کەس بووە کە بە حوکمێکی لەو شێوەیە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بیری فکری ئازادی ڕاگەیاند، دوای ئەزموونکردنی تاریکی درێژخایەنی سەدەکانی ناوەڕاست. ئەوە دەزانین بنەمای سەدەی ناوەڕاست کتێبی ئیجیلی پیرۆز و دەسەڵاتی ئایین بوو، بەڵام دیکارت یەکەم کەس بوو کە ڕایگەیاند کە بیری فیکری باڵاترین دەسەڵاتی هەیە و بەم شێوەیەش فەلسەفەی ڕۆژئاوایی مۆدێرن دەستی پێکرد.
ئێمە هێشتا چێژ لە دەستکەوتە کولتوورییە بێکۆتاکان وەردەگرین کە ئەو بەدەستی هێناوە. دەتوانین بڵێین فەلسەفەی دیکارت بەسەرچووە؟ ئایا تەنها لەناو “فڕن”دا بیری کردەوە؟ بێگومان نەخێر. فەیلەسوفێکی تر کە دەمەوێت نموونەی کانت بێنمەوە، پێدەچێت فەلسەفەی ئەو قورسترین و تەنانەت قورسترینیش بێت لە فەلسەفەی هیگڵ. میللەتێک کە جەختێکی زۆر لەسەر فەلسەفەی ئەڵمانی بکاتەوە، بێگومان دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی ڕەخنەی عەقڵی پاک، تەنانەت لە ژوورەکانی خانماندا، مرۆڤ دەیتوانی هەندێک لە “ڕەخنە لە عەقڵی پاک” بدۆزێتەوە، کە بە دڵنیاییەوە نەیانتوانی خوێندنەوەی تەواوی بۆ بکەن. کتێبەکەی کانت سەختە بە ئاسانی و بێ بیرکردنەوەیەکی جەوهەری بەدەست بهێنرێت. کانت لەم کتێبەدا، ڕەخنەیەک لە عەقڵی پاک چی دەڵێت؟ ئایا پەیوەندی بە زەمانەوە هەیە؟ ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت گومانه‌كه‌ی هیوم په‌ره‌ پێ بده‌ین بۆ دانانی بناغه‌ی كۆی سیسته‌می مه‌عریفی مرۆڤ و له‌ناوبردنی، ئه‌وە متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ عه‌قڵ به‌ بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ ده‌برێته‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌گه‌ر ئێمە پێمان وایە ئەم جۆرە بزووتنەوەی فریاگوزارییە یەکێکە لە گرنگترین بناغەکانی کولتوری مۆدێرن، دەتوانین بڵێین فەلسەفەی کانت هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعەوە نییە؟ ئەوە ناتوانین بڵێین نەخێر.

بۆیە من دەڵێم فەلسەفە بابەتی بیرکردنەوەیە، بیرکردنەوە لە ئێستادا ئەرکێکی زۆر گرنگە، پەیوەندییەکی نزیکی بە سەردەمی ئێمەوە هەیە، پەیوەندییەکی نزیکی بە چینی مۆدێرن و پۆستمۆدێرنتە و ئەنتی پۆست مۆدێرنتەوە هەیە. چونکە دەبێت کاری بیرکردنەوە لە شونێک دەست پێبکات، بەڵام نابێت لە شوێنێک بوەستێت، ئەمە یەکسانە بە گەمەژەیی و مەڕبوونی مرۆڤ. ئەمڕۆ ئێمە باسی فەلسەفەی بیرکردنەوە دەکەین، چونکە تەمەنمان ئەم داواکارییەی بۆ ئێمە کردووە. ئەمە وەرچەرخانێکی زۆر گرنگە لە ڕێگەی گەنجبوونەوەی بیری گەلان نوێ دەبنەوە، کەچی سەرەتایە بۆ بیرکردنەوەی ئێمە. کاتێک بیرکردنەوە دەست پێدەکات، دووبارەی دەکەمەوە کە بیرکردنەوە دەبێت نووقم بێتە ناو واقیعەوە و ببێتە “خۆبوون”.

لو شیانگ شان یەکەم کەس بوو لە مێژووی بازرگانی ڕۆژهەڵاتی دا دەستەواژەی “بازرگانی تایبەت بە خۆت” داڕشت. گوتی: ڕۆحەکە بخەرە ناوەوە و کارێکی تایبەت بە خۆت هەبێت. ئەو دوو بنەمایەی کە من پێشنیارم کردووە، دەبێ لە نزیکەوە پێکەوە گرێبدرێن و “خاوەن کردنی کاروبارەکانی خۆت” دەشێت ئارەزوومەندانە بێت، بەڵام هەرگیز ناکرێت بیرکردنەوەیەکی ئارەزوومەندانە نەبێت و بیرکردنەوەش دەبێت پێشمەرجێک بێت بۆ نوقمبوون لە واقیعدا.

لە سەرەوە بەوردی ئاماژەم بە مەبەستی وتارەکەم کردووە. بۆیە لە خوارەوە دەمەوێت باس لە سێ خاڵی سەرەکی بکەم: یەکەم: فەلسەفە و شێوازی ڕەخنە.
دووەم: نوقمبوون لە واقیعی کۆمەڵایەتی د ا.
سێیەم: ڕێگەی گەنج بوونەوەی بیری گەل.

  1. فەلسەفە و شێوازەکانی ڕەخنە

سەرەتا باسی فەلسەفە و شێوازی ڕەخنە دەکەم. بەڕای من گرنگترین شت بۆ بیرکردنەوەی مۆدێرن ئەوەیە کە بەڕاستی لەڕێگەی میتۆدێکی ڕەخنەگرانەوە خۆمان بخەینە ناو واقیعە کۆمەڵایەتییەکانی چینی مۆدێرن. هەموومان مانای وشەی “فەلسەفە” دەزانین. بنەڕەتیترین مانای فەلسەفە بریتییە لە، “خۆشویستنی حیکمەت”. لە وشەی فەلسەفیادا فیلۆ بە واتای “ماچکردن” و “خۆشەویستی” و “گەیشتن” دێت و سۆفیا بە واتای “حیکمەت” دێت.
هەموومان کتێبێکی ناسراو بە ناوی جیهانی سۆفیا دەناسین، کە تێیدا وشەکە بە واتای دونیای فەلسەفەکردن دەگوترێت. کەچی زانکۆی فودان “مانگی فەلسەفە”ی هەیە، بەڵام لە پەیمانگای فەلسەفەی “جەژنی سۆفیا”ی هەیە. مانای فەلسەفە لێرەدا کۆنترین و سەرەتاییترین ماناکەیەتی، “خۆشەویستی حیکمەت”. کەواتە “حیکمەت” بەڕاستی چییە؟ ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە لەو وشەیە تێبگەین. ئێستا شتێکمان هەیە پێی دەگوترێت “دابەشکردنی عەقڵ”. گوایە ئەوە زانیارییە هاوکێشەیەکی بیرکاریی و فیزیکییە و . دابەشکردنی زیرەکی ستاندارد ١٠٠یە و دەشێت دابەشکردنی زیرەکی زۆربەی دانیشتوون لە ١٣٠ کەمتر نەبێت، یاخود هەرخۆی ٧٪ یان ١٢٪ ڕێژەی بنەڕەتی بێت. بەڵام لێرەدا دابەشبوونی عەقڵ و ئەو حیکمەتەی لە فەلسەفەدا دەربڕدراوە، یەک شت نین. سەرەتاییترین “خۆشەویستی حیکمەت”ی فەلسەفی ئاماژەیە بۆ سەرەتاییترین و قووڵترین بنەماکان کە هەندێک لە گرنگترین کولتوورەکانی “سەردەمی کۆن” لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکانی جیهاندا لەگەڵ خۆیاندا دایاننابوو، بە بڕوای گەورە فەیلەسوفی ئەڵمانی کارل جاسپەرز. ئێمە تا ئەمڕۆش ئەم بنەمایانەمان بەکارهێناوە. مرۆڤایەتی لە ڕەوتی گەشەسەندنیدا بەردەوام ڕووبەڕووی هەندێک تەحەدای جددی دەبێتەوە، تەنانەت هەندێکیان تەحەدای ئەوانیش دەکەن. لەم جۆرە کاتانەدا مرۆڤ هەمیشە هێزی ڕۆحی لەو سەرەتاییترین حیکمەتە دەوێت. بۆیە زۆرێک لە زانکۆکانی دەرەوە فاکەڵتی خوێندنی کلاسیکیان هەیە، بەڵکوو فاکەڵتی فەلسەفە و زانستە مرۆییەکانمان پیشەی هاوشێوەیان هەیە. وەک چۆن دەبێت فەلسەفەی ئەفلاتون و ئەرستۆ بخوێنینەوە بۆ ئەوەی لە فەلسەفەی ڕۆژئاوا تێبگەین، بە هەمان شێوە کوردیش هەر دەبێت پەیوەندی بەو حیکمەتە سەرەتاییەوە هەبێت بۆ بیرکردنەوە لە کێشەکانی و چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەمەش دەکرێت بنچینە و بنەگەی تێگەیشتنی لە ڕێگەی فەلسەفەی ئیشڕاقی و عیڕفانییەکانەوەبێت وەک سەرەتا . بەڵام ئەم حیکمەتە لە بنەڕەتدا جیاوازە لەو زانستەی کە ئەمڕۆ باسی دەکەین.

ڕەنگە هەمووان فیلمی “کۆنت مۆنتی کریستو”یان بینیبێت. چیرۆکی فیلمەکە باس لە پاڵەوانی فیلمەکە دەکات بەناوی ئێدمۆند دانتێس کە ئەشکەنجە دەدرێت و فڕێدەدرێتە زیندان و نازانێت بۆچی زیندانی دەکرێت. دانتێس زۆر بە سەختی فێر دەبێت و زۆر بە خێرایی فێر دەبێت. مەزەندە دەکرێت کە زیرەکییەکەی لە سەرووی ١٤٠ بێت. ڕۆژێکیان گەورەکەی لێی پرسی بیری لێ بکەرەوە بەڕاستی کێ گۆشەگیری کردی و خستیتیە ناو ئەم دۆخە سەختە دانتێس لە وەڵامدا گوتی: من بیرم لەمەنەکردۆتەوە. گەورەکەی پێی دەڵێت: لە ڕاستیدا زۆر سادەیە: کێ زۆرترین سوودی هەیە لە گۆشەگیریکردنت؟ لەو ساتەدا مێشکی دانتێس دەکرێتەوە، لەو کاتەدا فاریای ئێلدەر یەکێک لە بەناوبانگترین وشەکان دەخاتە ڕوو: “خوێندەواربوون هەمان شت نییە لەگەڵ ژیربوون”. کەواتە فەلسەفە بە واتای خۆشەویستی حیکمەت دێت و هەرچەندە حیکمەت لێرە لە ئێمە دوورە، بەڵام هێشتا سەرەتا و کۆتایی بیری فەلسەفییە. دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو جۆرە حیکمەتە و بەدوای چارەسەردا بگەڕێین.
یەکێکی تر لە فۆرمەکانی سەرەکی فەلسەفە میتافیزیکە. لە ڕۆژئاوا دەتوانین فەلسەفەی ئەم پرۆسەیە لە ئەفلاتونەوە تا هێگل بە “میتافیزیک” یان ئەفلاتونیزم سەیر بکەین. ئەم فەلسەفەیە جیهانی بەسەر جیهانی سۆزداری و جیهانی زاڵدا دابەش کرد، جیهانی زاڵیشی بە خاوەنی سوود و دەسەڵاتی حوکمڕانی زانی. چیرۆکێکی زۆر بەناوبانگ لە مێژووی فەلسەفەدا هەیە، فەیلەسوفی یۆنانی دیموکرات. نەک هەر فەیلەسوفێکی گەورەیە، بەڵکوو سروشتناسێکی گەورەیە. دیموکراتەکان و سوکرات و ئەفلاتون بە هاوچەرخ دادەنران، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ سەردەمی گەشەسەندنی میتافیزیکی یۆنانی. لە لایەکەوە دیموکراتەکان فەلسەفین و جیهانی زاڵ بە واقیعی دەزانن. بەڵام لە لایەکی دیکەوە دیموکراتەکان وەک زانایەکی سروشتی پێیان وایە دیاردە ئەزموونییەکان، واتە دیاردە سۆزدارییەکان، گرنگییەکی زۆریان هەیە و بەهایەکی زۆریان بۆ مرۆڤایەتی هەیە. بۆیە دەچێتە ناو ململانێیەکی قووڵەوە. ناتوانین بە خەیاڵماندا بێت کە توندی چەوتی یۆنانیەکانی ئەو سەردەمە چەندە. ئەم جۆرە دژایەتی و ململانێیانە لە مێشکدا ئەوەندە توند بوون کە ڕۆژێک دیموکراتەکان چاویان کوێر کرد. بۆ چاو کوێر دەکات؟ چونکە لە مێشکیدا، تەنیا بەو کارە چاوی دڵی دەیتوانی کرۆکی شتەکان قووڵتر و ڕوونتر ببینێت. ئەم چیرۆکە کە بیستنی زۆر دڵتەزێنە، چیرۆکی فەلسەفە و میتافیزیکە. ئەوەی لێرەدا دەوترێت ئەوەیە کە جیهان بەسەر جیهانی سۆزداری و جیهانی زاڵدا دابەش بووە و جیهانی زاڵیش خاوەنی سوود و واقیعییە. بە سادەیی هەموو دیاردە سۆزدارییەکان شتێکی ڕووکەشن و لە پشت دیاردە سۆزدارییەکانەوە جیهانێکی واقیعی لە دەرەوەی هەست و سۆز هەیە و ئەم جۆرە جیهانە جیهانی حەقیقەتە.

بێگومان فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی بەتایبەتی کۆنفۆشیۆسی چینی بەتەواوی تێگەیشتنی لە فەلسەفەی ڕۆژئاوایی جیاوازە، لە فەلسەفەی کۆنفۆشیۆس بە هەمان شێوە. “فیزیا”، و “فیزیای (فەرمی)”. هەیە، “بێ فۆرم ڕێگای ڕاستە، فۆرم ئامرازە”، بەڵام لە نەریتی فەلسەفی چینی دا، ئەو دووانە بە شێوەیەکی دانەبڕاو بەیەکەوە گرێدراون، بەوپێیەی فەلسەفەی چینی جیاوازە لە فەلسەفەی ڕۆژئاوا، فەلسەفەی ڕۆژئاوا بە ڕوونی جیاوازی دەکات لە نێوان میتافیزیکدا و فیزیا و سنووری جیهان و تەنیا حەقیقەت. واتە لە جیهانی بێ فۆڕمی میتافیزیک دا. چینیەکان بە “ڕێگەی ڕاست” (daw) قسە دەکەن، “دا” چییە؟ ئەوە کارە شایستە و شایستەیەیە کە ئەنجام بدرێت، و دەبێت بەوەوە کۆتایی پێبێت. لێرەدا هەندێک کێشە لە وەرگێڕانەکان دا بۆ زمانەکانی نەتەوەکان هەیە.
بەکورتی، سەرەتاییترین شێوەی فەلسەفە بریتییە لە “خۆشەویستی حیکمەت” و فۆڕمی دووەم کە بنەڕەتیترین و بەتایبەتی پێشکەوتووترینی لە ڕۆژئاوادا، میتافیزیکە.

دوای هیگڵ، میتافیزیک ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووەوە، کە زۆربەیان کێشەیان هەبوو. ئێمە لە ئێستادا زۆر باس لە چارەنووسی داهاتووی میتافیزیک ناکەین. بەڵام بەرهەمێکی تری میتافیزیک هەیە، کە تا ئێستاش پارێزراوە و بۆ جیهانی مۆدێرن زۆر گرنگە و ئەویش میتۆدی ڕەخنەیە، واتە شێوازی بیرکردنەوە، لە سەردەمی شۆڕشی گەورەی فەرهەنگی دا هەمیشە ڕەخنەمان لەوانی تر دەگرت. بەڵام بەڕاستی مانای فەلسەفی ڕەسەنی وشەکە چییە؟ سادەترینیان ڕوونکردنەوەی پێشمەرجەکان و دانانی سنوورەکانە.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی فەلسەفەدا ئەو فەیلەسوفەی کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەم شێوازە بیرکردنەوەیەی بە “ڕەخنەگرتن” لێکدایەوە، کانتی ئەڵمانی بوو. ئێمە دەزانین کە کانت کتێبی وەک ڕەخنە لە عەقڵی پاک، ڕەخنە لە عەقڵی پراکتیکی و ڕەخنە لە حوکمدان نووسیوە و ئێمە ئەم سێ کتێبە بە “سێ ڕەخنەی سەرەکی” کورت دەکەینەوە. فەلسەفەی ئەم فەیلەسوفە زەبەلاحە لەگەڵ فەلسەفەی فیشەردا تێکەڵ دەکرێت و پێی دەگوترێت “فەلسەفەی ڕەخنە”. کانت بەڕاستی دەیویست چی بکات لە “فەلسەفەی ڕەخنە”ی خۆی؟ بە سادەیی ویستوییەتی پێشمەرجەکان ڕوون بکاتەوە و سنوورەکان دابنێت. ئەو پرسیارەی کە کانت دەیکات ئەوەیە: چۆن دەکرێت حوکمدانی گریمانەی زگماکی وەک بنەڕەتیترین شێوەی حوکمدان کە زانینی مرۆڤی مۆدێرن پێکدەهێنێت؟ بێگومان ئێمە پێشتر باسمان لە پاشخانی مێژوویی و ئایدیۆلۆژیی پرسیارەکەی کانت کردووە. لەگەڵ پەرەسەندنی ئەزموون و گومانی توندڕەوی هیوم، کانت بەدوای ئەرکێکی ڕزگارکردندا دەگەڕا لەکاتێکدا قووڵتر لە زانستی مرۆڤ دا هەڵدەکۆڵیەوە. بۆیە پرسیاری کرد: چۆن دەکرێت حوکمی زگماکی هەبێت؟ پرسیارەکە ئەوەیە، مانای حوکمدانی پەیوەندی زگماکی کانت چییە و بەم پێیەش “پێشمەرجی پێشمەرج”، کە ئێمە هەوڵ دەدەین بارودۆخی هەمیشەیی زانینمان بخەینە ژێر پرسیارەوە؟ لە هەمان کاتدا کانت پرسی: ئایا سنوورێک بۆ ئەم زانستە هەیە؟ ئەگەر سنوورێک هەبێت، ئەوا سنوورەکە لە کوێیە؟. دەزانین هەموو فەلسەفەی کانت دەتوانرێت لە یەک ڕستەدا کورت بکرێتەوە: بۆیە فەلسەفەی ڕەخنەی کانت جگە لە “ڕوونکردنەوەی پێشمەرجەکان و دیاریکردنی سنوورەکان” هیچی دیکەی نەکردووە.

بەڕای من بیرکردنەوەی فەلسەفی ڕۆژگاری ئێمە دەبێ پێش هەموو شتێک ئەرکی ڕەخنە لە ئەستۆ بگرێت. بۆ وا دەڵێم؟ “ڕوونکردنەوەی پێشمەرجەکان و دانانی سنوورەکان” ڕەنگە یەکەم هەنگاو بێت بۆ دەستپێکردنی بیرکردنەوەمان. ئاماژەی بەوەشکردووە، “بیرکردنەوەی ئازاد چییە؟ “بیرکردنەوەی ئازاد مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ قبوڵنەکردنی ئەو بیرۆکانەی کە تاقی نەکراونەتەوە.” سەرنج بدەن کە هیگڵ “ڕوونکردنەوەی پێشمەرجەکان و دانانی سنوورەکان”ی بە بنەڕەتیترین پێداویستی بیرکردنەوەی ئازاد زانیوە. بیرکردنەوەی ئازاد مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ قبوڵنەکردنی ئەو بیرۆکانەی کە تاقی نەکراونەتەوە. زۆر شت لەمڕۆدا پێدەچێت بەو شێوەیە بێت کە دەبوو بێت، بێگومان و تەنانەت پیرۆزیش بێت، لە ڕوانگەی ئەمڕۆی ئێمەوە. بەڵام بیرکردنەوەی ئازاد پێویستی بە ڕوونکردنەوەی پێشمەرجەکانی ئەم جۆرە شتانە هەیە، هەروەها دیاریکردنی سنوورەکانی.

دوای کانت، ڕێگای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بە خێرایی پەرەی سەند. کانت “سێ ڕەخنەگری گەورە”ی نووسیوە، دواتر فەیلەسوفەکانی وەک ویلهێلم دیلتی، ڕەخنەی عەقڵی مێژوویی نووسیوە، سارتەریش ڕەخنەی عەقڵی دیالێکتیکی نووسیوە، باسی بارودۆخی سەردەمی مارکس ناکەین. شتراوس کارەکەی بە “ڕەخنەی مێژوویی” ناوبردووە و ڕەنگە باوەر زۆر لێی دەرنەچووبێت، ڕەخنە لە ڕەخنە”. لەمانە بەڕاستی هەندێکیان سەیر و سەمەرەن. بەڵام لەم شتانەدا بیرۆکەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان هەیە، کە بنەمای شتێکی دیاریکراو یان کێشەیەکی دیاریکراوە. ڕۆحێک کە بەدوای مەرجەکاندا دەگەڕێت. بۆیە من دەڵێم، هیگڵ ڕاستی کردبوو. شتەکە چەند جوان بێت، بیرۆکەکە چەندە سەرنجڕاکێش بێت، دەبێت پێشمەرجەکانی بپشکنیت. ئەگینا ناچار دەبیت بیربکەیتەوە و ئەم بیرکردنەوەیەی تۆش بیرکردنەوەی ئازاد نییە.

لە سەرەوە باسمان لە کۆمەڵێک تیۆر کردووە، لە خوارەوەش بە نموونە بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەمەوە کە ڕەخنە چییە.

ئابووری سیاسی پێکهاتەیەکی گرنگی تیۆری مارکسیزمە. بەڵام پێموانییە باوەڕی مارکس زانستێکی هەبێت بەناوی “ئابووری سیاسی”، بەڵکوو “ڕەخنەیەک بوو لە ئابووری سیاسی” گرت. ئێمە دەزانین کە مارکس پێشەکییەکی بۆ “ڕەخنەگرتن لە ئابووری سیاسی” نووسیوە، هەندێک دەستنووسی لەسەر ئابووری سیاسی لابردووە و بەرهەمی “سەرمایە”ی تەواو کردووە. ناونیشانی کتێبەکە بە ناوی سەرمایە “ڕەخنەگرتن لە ئابووری سیاسی” بوو. ئەم “ڕەخنە”یە چی دەکات؟ زۆر سادەیە. بنەمای ئابووری سیاسی کلاسیک و ئەو پەیوەندییە ئابوورییە مۆدێرنانەی کە دەریدەبڕن چییە؟ لە کوێیە سنوورەکە؟ “سەرمایە” وەڵامی ئەم دوو پرسیارەیە. دوای پێشکەوتنی سەرەتایی لە ئابووری سیاسی دا، بە بەشداری ویلیام پێتی و کوین، ئابووری سیاسی کلاسیکی بە دەستی ئادەم سمیس و ریکاردۆ دروست بوو و تەواو بوو. ئابووری سیاسی کلاسیکی تەواوکراو سیستەمێکی زۆر تەواو و بێ کەموکوڕییە و تەنانەت دەتوانرێت کتێبی خوێندن لەسەر بنەمای ئەم سیستەمە پەرەی پێبدرێت. ئەم کتێبە چۆن دێتە ئاراوە؟ بەزۆری لە دوو کەسەوە دەست پێدەکات. بۆچی لە دوو کەسەوە دەست پێبکەیت؟ چونکە دەکرێت ئاڵوگۆڕ لە نێوان دوو کەسدا بکرێت، ئاڵوگۆڕکردن یەکێکە لە گرنگترین پۆلەکان لە بواری ئابووریدا. دیسان یەکێک لەو دوو پیاوە ڕاوچی بوو و ئەوی تریان ماسیگر بوو. بۆچی یەکێکیان ڕاوچییە و ئەوی دیکەیان ماسیگرە؟ چونکە، بۆ یەکێک، ئەو پیشەیەی کە تێیدان دەبێت جیاواز بێت و ئەگەر پیشەکەیان وەک یەک بێت، ئەوا جێگرەوەی نابێت؛ یەکێکی تریان ئەوەیە کە دەبێت مرۆڤی سروشتی بن. ئێستا سەیری ئەوە دەکەین کە چۆن شتەکان بەڕێوەدەچن. ماسیگرێک، ڕاوچییەک؛ ڕاوچیەکان هەموو ڕۆژێک پۆڕێک ڕاو دەکەن، ماسیگرەکانیش ڕۆژانە ماسی دەگرن. ڕاوچیەکە ڕۆژانە لە خواردنی پۆڕ بێزار دەبێت، ماسیگرەکەش هەموو ڕۆژێک ماسی دەخوات و لە ماسیەکە دەردەچێت. یەکێک لەم رۆژانە راوچی لەناکاو ماسی تەواو دەبێت و ماسیگرەکە لەناکاو حەز دەکات تامی گۆشتی پۆڕەکە بکات، چی بکات؟ سەیرکەن. بەم شێوەیە ئاڵوگۆڕەکە دەست پێدەکات. شارەزایانی ئابوری بۆیان دەردەکەوێت کە مرۆڤەکان هەرگیز بە ئارەزووی خۆیان ناگۆڕنەوە، بە شێوازێکی دیاریکراو ئاڵوگۆڕ دەکەن، بە ڕێژەیەکی دیاریکراو، بۆ نموونە مرۆڤەکان ٣ ماسی بە ١ پۆڕ دەگۆڕنەوە، بۆیە ٦ ماسی بە ٢ پۆڕ و ٩ ماسی بە ٣ پۆڕ. بۆیە ئابووریناسان دەپرسن: بۆچی بەو ڕێژەیە ئاڵوگۆڕ دەکەن؟ توێژینەوەکانیان دەریانخستووە کە بەشێکی هاوبەش هەیە کە دەتوانرێت لە نێوان ٣ پۆڕ و ٩ ماسیدا ئاڵوگۆڕ بکرێت. ئەمە چییە؟ ئابووریناسان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەوە بۆیان دەرکەوتووە کە ئەمە کاری ئەبستراکتە. بۆیە کاری ئەبستراکت ٣ پۆڕ و کاری ئەبستراکت ٩ ماسی یەکسانن یان وەک یەکن. ئەم دۆزینەوە گەورەیە لە شتێکدا کورت دەکرێتەوە کە پێی دەگوترێت “ئاڵوگۆڕی بەهای یەکسان”. تا ئێستا، ئەوەندە باش و سەرکەتووە، بەڵام مارکس لێرەدا کێشەیەکی دۆزیەوە. ڕەخنەی مارکس لە ئابووری سیاسی یەکێک لە بنەڕەتترین پرسەکان دەوروژێنێت. وەک مارکس دەڵێت “ئەو دوو کەسە هەرگیز یەک ڕاوچی و یەک ماسیگر نین، بەڵکو دوو سەرمایەداری سەردەمی ئێمە نین.” ئێمە لەسەرەتاوە گوتمان ئەم دووانە چ جۆرە مرۆڤێکن؟ ئەوان مرۆڤی سەرەتایین لە دۆخی سروشتیدا. ڕاوچییەکی سەرەتایی سروشتی و ماسیگرێکی سەرەتایی سروشتی چۆن کارلێک لەگەڵ یەکتر دەکەن؟ کاتێک ڕاوچییەکی زۆر سادە و ڕاوکردنی پۆڕ دەیەوێت ماسی بخوات، دەچێتە دوای ماسیگرەکە و ماسیگرەکە پێی دەڵێت “چەندت ماسی دەوێت بخۆ”. ماسیگرەکە دەچێتە لای ڕاوچیەکە و دەڵێت: “دەمەوێت پۆڕەکە بخۆم”، ڕاوچییەکە پێی دەڵێت: “ئەمە پۆڕەکە، چەندت دەوێت بیبە”. بێگومان ناتوانین کۆمەڵگای سەرەتایی بەو شێوەیە ڕۆمانسی وەسف بکەین. ئەوەی سەرەوە تەنها کاتێک ڕوودەدات کە ماسییەکی زۆریان هەبێت و پۆڕێکی زۆریان هەبێت. ئەی ئەگەر تەنها نیوەی ماسیەکان لە نێوانیاندا مابا؟ چی روودەدات؟ شەڕ لە نێوانیاندا ڕوودەدات، کۆمەڵکوژی ڕوودەدات. یاسای جەنگەڵ ئاماژەیە بۆ دەسەڵات. لە هەر حاڵەتێکدا، خەڵکی سەرەتایی خۆیان بە بێکارییەوە دەدەن و لە ڕێگەی کۆمەڵکوژییەوە تاڵان دەکەن و هەرگیز لە ژێر “یاسای ئاڵوگۆڕی یەکسان”دا پەیوەندی ناکەن. بەم شێوەیە مارکس چیرۆکی ڕاوچی و ماسیگر دەگێڕێتەوە بۆ چیرۆکەکانی ڕۆبنسنی سەدەی ١٨. بە هەمان شێوە کەمێک خەیاڵییە. ئێمە ئێستا تێگەیشتنێکی ڕوونمان لەم بارەیەوە هەیە. پێشمەرجەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بەهای یەکسان چین؟ پێشمەرجی ئاڵوگۆڕی بەها ئەوەیە کە بەرهەمهێنانی کاڵاکان تا ڕادەیەکی دیاریکراو گەشەی کردبێت و بەرهەمەکەش بووبێتە کاڵا. تەنیا کاڵاکان کاری ئەبستراکت لەخۆدەگرن. ئێمە ئاماژە بە کاڵا دەکەین وەک بەهای کاڵا، کاری ئەبستراکتی مرۆڤ، واتە کاری بە کۆمەڵ. تەنیا لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا، بەم مەرجە پێشوەختە، یاسای ئاڵوگۆڕی بەهای یەکسان دەتوانێت کاری پێبکرێت. چۆن دەتوانێت لە دۆخێکی سەرەتاییدا وا بێت؟ نەخێر. ئەمەش پێی دەوترێت “پێش مەرجدارکردن”. هەروەها ڕوونکردنەوەی پێشمەرجەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێشمەرجەکە دەبێت سنووردارکردنی مێژوویی هەبێت. ئەوەی بێکۆتایە هیچ سنوورێک نییە و ئەوەی مەرجدارە دەبێت سنوورێکی هەبێت.

کەواتە کێشەی ئابووریناسە سیاسییە کلاسیکییەکان لە کوێیە؟ بە بڕوای مارکس، ئەوان لەوە تێگەیشتوون کە شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری سەردەمی ئەوان بە شێوەیەکی سروشتی دروست بووە، بۆیە هەرگیز ناگۆڕێت. ئەوە کارە شایستە و شایستەیە کە ئەنجام بدرێت، و دەبێت بەوەوە کۆتایی پێبێت.

یاسای مێژوو چییە؟ هەموو شتێک سەرچاوەیەکی مێژوویی هەیە، سەرەتایەکی مێژوویی هەیە؛ دەبێت گەشە بکات و هێز بەدەست بهێنێت؛ و بە هەمان شێوە لاواز دەبێت و دواجار نامێنێت. ئەم بیرۆکە مەزنە لەلایەن ڕەخنەی مێژوویی هیگڵەوە خراوەتەڕوو. قبوڵکردنی ئەم بیرۆکەیە ئاسان نییە. بۆ نموونە ئێمە بەزۆری باسی دیموکراسی دەکەین چونکە دیموکراسی شتێکی باشە. کەواتە ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان دیموکراسی لە ساڵی ١٧٨٩ و دیموکراسی ئێستا کاتێک ئۆباما وەک یەکەمین ڕەشپێست لە خولی پێشوو دا بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا لە ڕابردوو خۆی کاندید کرد؟ له مێژوو دا بووبە یەکەمین سەرۆکی ڕەشپێست، جیاوازییەکەی زۆر گەورەیە. هەموو شتێک مێژوویەکی هەیە، ئێمەش بە سەختی قبوڵکردنی هەیە. ئێمە پێمان وابوو لە ڕابردوودا ئەوەندە کەموکوڕی هەبووە کە سنووردارکردنیان هەیە، بۆیە ناچار بوون نەمێنن. بەڵام کاتێک باس لە کاتەکانی خۆمان دەکەین، شتەکان دەگۆڕدرێن و پێمان وایە هەموو شتێک لە سەردەمی ئێمەدا دەتوانێت بەبێ سنوور پەرەبسێنێت. ئایا لە مێژووی جیهاندا ئەمە ڕوویداوە؟ بێگومان نەخێر.
بۆیە ڕەنگە بنەماکانی ڕەخنە و یاسای مێژوویی کاریگەریی قووڵیان لەسەر بیرکردنەوەی هاوچەرخ هەبێت. بنەڕەتیترین و سادەترین بنەمای بریتییە لە ڕوونکردنەوەی پێشمەرجەکان و دانانی سنوورەکان.

2- نوقمبوون لە واقیعی کۆمەڵایەتیدا

رەنگە هەمووان وا بیربکەنەوە کە پێویست ناکات باسی “نقومبوون لە واقیعی کۆمەڵایەتیدا” بکرێت، چونکە پێت وایە زۆر باش لە واقیعەکە تێدەگەیت و هەر کە چاوەکانت کردەوە دەتوانیت واقیعەکە ببینیت. ئەگەر وایە، باسکردن لە “نقومبوون لە واقیعی کۆمەڵایەتی دا” چییە؟ ئەوەی من مەبەستم لەوەیە ئەوەیە کە ئەو بیرکردنەوە ڕەخنەییەی کە تازە باسمان کرد دەتوانێت بە زنجیرەیەک قۆناغدا تێپەڕێت و دواتر بە خودی واقیعی کۆمەڵایەتییەوە ببەسترێتەوە. هەرگیز نابێت وا دابنێین کە واقیع تەنها کاتێک دەبینرێت کە چاوەکانمان بکەینەوە و جەوهەرەکەی بە ئاسانی ئاشکرا بێت. ئەوە هیگڵ بوو کە بۆ یەکەمجار جەوهەری واقیعی ئاشکرا کرد. گادامەر لە کتێبی (بناغە فەلسەفییەکانی سەدەی بیستەم)دا دەنووسێت: ئێمە هێشتا لەناو ئەو واقیعە کۆمەڵایەتییەدا دەژین کە ئەو ئاشکرای کردووە”. گەورەترین مەترسی کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی دەبینەوە “بیرکردنەوەی سوبژێکتیڤ و بیرکردنەوەی ڕووکەشیەتی”. “بیرکردنەوەی ڕووکەش” چییە؟ هیگڵ ئاماژە بەوە دەکات کە بیرکردنەوەی ڕووکەش “وەک عەقڵێک کە توانای عەقڵکردنی لە نێوان شتەکاندا هەیە، هەرگیز قووڵ ناچێتە ناو خودی ئۆبژەکەوە، بەڵکو لە بنەما گشتییەکە تێدەگات، دەتوانێت ئەو بنەمایە بۆ هەر ناوەڕۆکێک بەکاربهێنێت”. ئەمە بیرکردنەوەی ڕووکەشە. هیگڵ بەم بیرۆکە سوبژێکتیڤە “بیرکردنەوەی ڕووکەش” بۆ ماوەی تەمەنێک خەباتی کرد. ئێمە لە خوێندنەوەی کتێبەکانی هیگڵەوە دەزانین کە لە نیوەی یەکەمی کارەکانیدا باسی بیرۆکەکانی دەکات، لە نیوەکەی تریشدا لەگەڵ بیرکردنەوەی ڕووکەشی بیری جۆراوجۆری سوبژێکتیڤ دا ململانێ دەکات. هیگڵ ئەم بیرکردنەوە ڕووکەشییە بە “بیری سوبژێکتیڤ” ناوبردووە، خۆیشی بە “بیری بابەتیی” و “بیری ڕەها” ناوبردووە. چونکە تەنها کاتێک مرۆڤ دەتوانێت دەمی خۆی بکاتەوە بۆ ئەوەی پێی دەوترێت “واقیع”. لێرەدا پێویستە جیاوازی بکەین لە نێوان چەمکی گشتی واقیع و چەمکی واقیعی ڕاستەقینە. ڕەنگە هەندێکتان کە دانیشتوون سەرقاڵی فەلسەفە بن، ئێمەش دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان واقیع و واقیعدا. واقیع واتای چییە؟ ئەوەی کە ئێمە لێرەین ئاماژەیە بۆ جیهانێک کە ڕاستەوخۆ بە هەستەکانمانەوە دیارە. کەواتە ڕاستەقینە چییە؟ بە پێی پێناسەی هیگڵ، واقیع ئاماژەیە بۆ حاڵەتی پێکەوەژیان لەگەڵ نەبوون. بوونێک کە تەنیا بوونی نییە، بەڵکوو لەگەڵ جەوهەرەکەیدا یەکدەگرێتەوە، واقیعە. جەوهەرەکە بریتییە لە دەربڕینی حەتمی لە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوێکدان ئاماژەیە بۆ شتەکان. بەڵام زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ئێستامان، هەروەها تێگەیشتنی گشتیمان، جیاوازی لە نێوان واقیع و واقیعدا ناکەن، بەڵکوو ئەو دووانە بە یەک دەزانن، دەگەنە ئەو بڕوایەی کە واقیع بوونەوەرێکی نەبڕاوە. بەو مانایە ئەگەری ئەوە هەیە ویژدانێکی ڕوونمان نەبووبێت. بەڵام تەنانەت ڕاستییەکان ئەوەندە سادە نین کە وا دیارە. هەمیشە شتگەلێکی وەک “لێرەدا ڕاستییەکە” و “با لێرە دەربچین” دەڵێین. واقیع چییە؟ با نموونەیەک وەربگرم، هەمووتان دەتوانن درک بەوە بکەن کە “ڕاستییەکان”، بەتایبەتی مێژووییەکان، هەرگیز ئەوەندە سادە نین کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە.

لەم دواییانەدا کتێبێک بڵاوکرایەوە کە هەم لە گۆڤارێکی ئەدەبی و هەم لە ڕۆمانێکی مێژوویی دەچوو، بە ناونیشانی “خۆری سوور چۆن هەڵدێت” کە تیایدا باس لە بزووتنەوەی ڕاستکردنەوەی ستایل لە یانان کراوە. مامۆستایەکی بەشی مێژوو زۆر بە پەرۆش بوو بە بینینی کتێبەکە، چونکە کۆمەڵێک مادەی مێژوویی زۆری تێدابوو کە پێشتر نەبینرابوو، هەروەها کۆمەڵێک “ڕاستی مێژوویی” نوێ. بۆیە ئەم مامۆستایە لە بەشی مێژوو کتێبەکەی پێشنیار کرد بۆ مامۆستایەکی بەشی فەلسەفە چونکە تۆمارە مێژووییە نوێیەکانی ناو کتێبەکە زۆر پەرۆشی کرد. دیارە مامۆستای مێژوو بە پەرۆشەوە پرسیاری لە مامۆستای فەلسەفە کردبوو کە ڕای چییە لەسەر کتێبەکە؟ “ئەم کتێبە کتێبێکە کە مێژووی درۆ دروست دەکات بە بەکارهێنانی هەموو وردەکارییە مێژووییە ڕاستەقینەکان.” ئەمە ئەو وەڵامەیە کە مامۆستای فەلسەفە دایەوە. ئەمە چییە هایدیگەر پێشتر گوتبووی: “دەکرێت بە بەکارهێنانی هەموو وردەکارییە وردەکانی مێژوو مێژوویەکی درۆ دروست بکرێت”. “دروستکردنی مێژووی درۆ لە وردەکارییە مێژووییە ڕاستەقینەکانەوە” بەڕاستی چییە؟ با هەموو ڕووداوە مێژووییەکانی ناو کتێبێکی دیاریکراو بە ڕاست و ڕاست لە قەڵەم بدەین. بەڵام ڕەنگدانەوەی واقیعی مێژوویی نییە. لە حاڵەتێکی وادا مێژووی درۆ لە وردەکاری مێژوویی ڕاستەقینە دروست دەکرێت. با بگەڕێینەوە بۆ کتێبی پێشوو. با سەرەتا وا دابنێین کە هەموو ئەو شتانەی لە کتێبەکەدا ڕوویانداوە بەڕاستی ڕوویانداوە: ئایا هیچ شتێک هەبووە لەو کاتەدا دەکرا بەسەر یەکتردا بێت؟ ئایا خەڵک یەکتریان تیرۆر نەکرد؟ ئایا ئامرازە جۆراوجۆرەکان بەکارناهێنرێن؟ ئەو جۆرە حاڵەتانەی کە لە کتێبەکەدا نووسراون بەڕاستی بوونیان هەبووە. بەڵام وەک هیگڵ دەڵێت، “شارەزایی عەقڵ چییە؟ لە پرۆسەی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا، عەقڵ لە ڕێگەی کارەکتەرە جیاوازەکان و بیرکردنەوە جیاوازەکان و ململانێکانی نێوانیانەوە ئەرکی مێژووی جیهان تەواو دەکات.» ئەمەش پێی دەوترێت “شارەزایی دەروون”. ئەگەرنا هەموو مێژوو بە هیچ شێوەیەک گرینگی نادات، بێ تام دەبێت. له‌ پرۆسه‌كه‌دا ڕه‌نگه‌ شێوازی بیركردنه‌وه‌ی جیاواز هه‌بێت و هه‌روه‌ها ته‌ڵه‌ی جیاواز هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌انه‌ به‌ده‌ست دێت هیچ كات ئیراده‌ی تاكێكی دیاریكراوه‌، به‌ڵكو ئه‌ركی مێژووی جیهانه‌. ئەمە زاڵبوونی عەقڵە. عەقڵ ئەوەندە فێڵبازە کە ڕاستەوخۆ ئەرکی خۆی تەواو ناکات، بەڵکوو ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بیری جیاوازی خەڵک و ململانێی ناکۆکی نێوانیانەوە ئەرکی خودی عەقڵ تەواو دەکات. كەواتە، ئەگەر ئەو كتێبەی ئێستا باسی دەكەین تەنیا راستییە مێژووییەكانی تێدایە، تەنیا ئەو وردەكارییە راستەقینانەی ڕوویانداوە راست بن و رەنگدانەوەی واقیعی مێژوویی نین، ئەوا ئەو كتێبە بە بەكارهێنانی هەموو وردەكارییە راستەقینەكانی مێژوو و هەڵبەستنی مێژووی ساختە هەڵبەستراوە. لەوانەیە بپرسن: ئەو واقیعە مێژووییە چییە کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت؟ بەکورتی ئەم واقیعە مێژووییە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: کۆمۆنیستەکانی چین ئامادەکارییە ئایدیۆلۆژی و سیاسی و ڕێکخراوەییەکانیان بۆ داگیرکردنی جیهان لە ڕێگەی بزووتنەوەی چاکسازیی ئەوکاتی شێوازی یانان تەواو کرد. رێک ئەمە شێوازی حوکمڕانی ئەو وڵاتەیە کە لە رووسیا بەکاری هێناوە. ئەگەر وردەکارییە ڕاستەقینەکانی مێژوو لەبری ئەوەی ئاشکرای بکەن، ئەم واقیعە مێژووییە بشارنەوە، ئەوا “دروستکردنی مێژوویەکی ساختە دەبێت بە بەکارهێنانی هەموو وردەکارییە ڕاستەقینەکانی مێژوو”.

بۆیە نابێت “گەڕان بەدوای حەقیقەتدا لە ڕاستییەکان” ئەوەندە بە سوکی وەربگرین، کە هەموو شتێک کە بە چاومان دەیبینین ڕاستی نەبێت، واقیع نییە؛ بینینی واقیع ئاسان نییە، پێویستە بیرکردنەوەی فەلسەفی هەبێت، شێوازی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی هەبێت، واقیع ببینیت.

“بەدوای ڕاستی لە ڕاستی” واتای چییە؟ واتە نوقمبوونە ناو واقیعی کۆمەڵایەتی چین؟ یەکێک لەو شتانەی کە دەبێت بیڵێم ئەوەیە کە گرنگە واقیعەکە ببینین. لەم ڕووەوە هیگڵ و مارکس شایەنی زۆرترین سەرنجن لەلایەن لێکۆڵینەوەکەمانەوە. هایدگەر باس لە فەلسەفەی مارکس دەکات و ڕەخنە لە تیۆری بوونی مارکس دەگرێت. بە بڕوای هایدگەر مارکس لە تیۆری بووندا هاوشێوەی نیچەیە و لە بنەڕەتدا ئەو دوو فەیلەسوفە یەکسانن. بەڵام لەڕووی فەلسەفەی مێژووەوە مارکس خاوەنی قازانجێکی ڕەهایە. دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم، سڵاو دیگەر یەکێک لە بەناوبانگترین نامە درێژەکانی نووسیوە، بە ناونیشانی “نامەکان لەسەر مرۆڤایەتی”. هایدیگەر لەو نامەیەدا دەنووسێت: کەواتە لە سەرووی هەموو مێژوونووسەکانەوەیە. بە بڕوای من نە هوسێرل و نە سارتەر نەگەیشتنە ئەو قووڵاییەی کە مارکس پێی گەیشتووە. تەنها ئەو کەسانەی کە گەیشتوونەتە ئەو قووڵاییە دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ مارکسدا بکەن”. ئەم ڕستانە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا نووسراون و لەو کاتەدا ماناکەی زۆر جددی بوو. چونکە هایدگەر کە پێشەنگێکی بواری دیاردەکان بوو، لە هەوڵی نەهێشتنی دیاردەی ئێپیستمۆلۆژیدا بوو کە یەکێک بوو لە گرنگترین ڕەوتە فەلسەفییەکانی سەدەی بیستەم، بە یەک وشە بە گوتنی مامۆستاکەی، ئێدمۆند هوسێرل، “بەس نییە بۆ مارکس”. .” لێرەدا هایدگەر باسی کێی دیکە دەکات کە “بەس نییە بۆ مارکس”؟ سارتەر کە پێشەنگی فەلسەفەی بوونگەرایی فەرەنسی بوو، لە ڕووی ناوبانگەوە لە هایدگەر کەمتر نەبوو. کەواتە قسەکانی هایدگەر زۆر جددی بوون.

بەکورتی، ئەرکی بیرکردنەوەمان دەبێت بە نوقم کردنی خۆمان لە واقیعی چیندا لە ڕێگەی ڕێبازی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەوە تەواو بێت. کێشەی سەرەکی زانستە کۆمەڵایەتییەکانمان ئەوەیە کە بیرکردنەوەمان لە بیرکردنەوەی ڕووکەشدا سنووردارە و بە قووڵی لە واقیعی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵایەتی ناوخۆیی قووڵ ناکاتەوە. بەڕای من لەڕووی سەرکەوتنی سیاسی سی ساڵەی باشورەوە، لانیکەم کەسێک لە وڵاتەکەمان دەیانتوانی خەڵاتی نۆبڵ لە بوارە جیاوازەکان بەدەستبهێنن، بەدەر لە ڕێگریی سیاسیی و نێودەوڵەتییەوە، بەڵام ئەوە ڕووی نەداوە. هێشتا زۆر شت ماوە بۆ ئەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانمان بەڕاستی خۆیان لە واقیعی کۆمەڵایەتی دا نووقم بکەن. تا ئامادەییی داهێنانبن، بەم مانایە دەبێت فەلسەفە لە ئەرکی قووڵتر لە واقیعە کۆمەڵایەتییەکانی کورد لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی تائێستا نەچەسپاوە.

3- ڕێگای زیندووبوونی بیرکردنەوەی کورد یان سەرەتایەک بۆ بیرکردنەوە.

بەڕای من ڕێگەی گەنجبوونەوەی نەتەوەی کورد پەیوەندییەکی نزیکی بە دەستپێکردنی ئەم ئەرکە بیرکردنەوە هەیە. ڕاستگۆیانە ئەگەر بڕیارە ٥٠ ساڵی تر وەک دراوسێکانمان بین، ئەوا ٢٠٠ ساڵی تر وەک ڕۆژئاوا دەبین، گەر بابەتییانە بیربکەینەوە و لە بڕی ڤێلا و شەقام و قومارخانە و مەلاها و تاوەر، زانکۆی گەندە و قوتابخانە ئەهلییە بێ سەر و بەرەکان ، خەریکی بوونیادی تاکی بیرکەرەوە بین ڕۆژێک دێت ئەگەر ئێمەی کورد پلانمان هەبێت، بیربکەینەوە و ئاستی مەعریفەمان بەرز بێت، لە مۆدێل و ئەستێرە ناسراوەکانی سۆشیال میدیا دووربکەونەوە، دووربن لە میدیای سیاسی و هەژموونەکەیان، نەکەونە ژێر ئیرهابی فکریی فکری نەتەوەیی و تووندئاژۆیی ئایینی، کە ئەمانە هۆکاری سەرەکی گەمژەبوونی کۆمەڵەگەکەمانن. ئەوا ئامۆژگاری من ئەوەیە، خەمی ئەوە مەخۆن دەسەڵاتی ستەمکاری لادەچێت یان نا، هەمووان بیر بکەنەوە، دەردی کوشەندەی ئێمە بیرنەکردنەوەیە، بۆیە فەلسەفە بخوێنن، پێویست ناکات ئێمە لەژێر پلانێکدا بیربکەینەوە، پلانێک هەیە بۆ پیلانێکی لەو جۆرە، تەنها دەبێت ئەوە بکەین، تەنها دەبێت بیر هاوردە بکەین و بەکاری بهێنین، تەنها دەبێت پشتیان پێ ببەستین! بەڵام ئەگەر ڕێگەی خۆمانمان هەبێت، ئەوا دەبێت لە خاڵێکی ڕەخنەیی دیاریکراودا ڕوو لە بیرکردنەوە بکەین. دیسانەوە نوقمبوون لە واقیعدا پێویستی بەوەیە کە تۆ ناوازە بیت.

تێبینی من ئەوەیە کە واقیعی ئێستا یەکەم ئەرکی مۆدێرنیزاسیۆنی پێبەخشیوین، دووەم ئەرکی پێدانی ئەم ئەرکەمان لە ژێر هەلومەرجی جیاوازی نەتەوەیی و نەریتی کولتووری جیاوازدا. ئەگەر ڕێگەی خۆمان نەبێت، ئەرکی خۆمان نییە، ئەوا پێویست بە بیرکردنەوە ناکات. بەڵام بەڕای من ئەمە لە ئێستادا ڕوودەدات، دووبارە ڕوودەداتەوە. ئینگلیس گوتی: ئەگەر میللەتێک بیەوێت سەرکردایەتی جیهان بکات، نابێت یەک خولەک بیرکردنەوەی تیۆری لەدەست بدات. کەواتە، لە لایەکەوە پێویستە لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەوە لە سنوورە مێژووییەکانی کولتوری مۆدێرن تێبگەین، لە لایەکی دیکەشەوە پێویستە قووڵتر بچینە ناو واقیعە کۆمەڵایەتییەکانی چینی مۆدێرن و لەسەر ئەزموونی چینی مۆدێرن بنیات بنێین. ئەمە ئەرکی سەرەکی بیرکردنەوەی فەلسەفی ئێمەیە. بۆ وا دەڵێین؟ چونکە لەم بابەتەدا ناتوانین پشت بە کەسانی تر ببەستین، دەبێت بۆ خۆمان بخوێنین و ڕەخنە بگرین و بیربکەینەوە. مەحاڵە ئێمە بە گەڕانەوە بۆ نەریتێکی تەواو پاک، کە جۆرێکە لە فانتازیا، ئەم ئەرکە بە ئەنجام بگەیەنین. هه‌ندێک له‌ نه‌ریتخوازه‌کانیش پاڵپشت بۆ ئه‌مه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مێژووه‌؛ بەڵام ئەگەر هەمووتان پێتان وایە مۆدێرنیزاسیۆنی ئێمە تەواو بەریتانییە یان هاوشێوەی ئەمەریکایە، ئەوە خەونێکیشە، مەحاڵە ئێمە بە ڕۆژئاواییکردنی تەواوەتی ئەم ئەرکە بە ئەنجام بگەیەنین، چونکە پێشمەرجەکانمان جیاوازن. کەواتە دەبێت ڕێگای ئێمە بۆ مۆدێرنیزاسیۆن ڕێبازێکی ناوازە بێت. بەم شێوەیە ئەرکی فەلسەفە و بیریش دەخرێتەڕوو. داواکارییەکان لەسەر بیرکردنەوەی فەلسەفی لەم کاتەدا زۆر بەرزن. ئێستا کاتێک باس لە خوێندنی زانست دەکرێت، هەمووان خەونی ئەوەن کە لە باشترین زانکۆکانی ئەمریکا یان ئەوروپا بخوێنن. بەڵام پێم وایە باڵاترین مەرج بۆ زانستی ئێمە ئەوەیە کە کێشەکانی بیری کوردی و ئەزموونی بیرکردنەوەی خۆماڵی دابڕێژین بە ئاشکراکردنی واقیعی کۆمەڵایەتی ناوخۆیی. بەم مانایە پێویستە پێشمەرجەکانی بیرکردنەوەی خۆمان لەبەرچاو بگرین و پێشمەرجەکانمان بۆ ڕۆژئاوا جیاوازن.

لە خوارەوە بە کورتی باس لە ڕێگای گەنجبوونەوەی نەتەوەی کورد دەکەم. پێم وایە ڕەنگە پێویست بێت ئایدیالی بەرزترمان هەبێت. ئەگەر ڕێگەکەمان ڕێبازێک بێت کە کاراکتەری هەبێت، ئەوا لەوانەیە ئەو سیفەتە شتێکی گرنگی مێژوویی جیهانی هەبێت. ئامانجمان نابێت تەنها ڕیزبەندیکردن بێت لە نێو گەلانی جیهاندا، بەڵکو ڕەنگە دەست بە ئەرکێکی نوێی مێژووی جیهانیش بکەین. زاراوەی “مێژووی جیهان” وەک لێرەدا بەکارهاتووە بەو مانایەی کە هیگڵ بەکاری هێناوە بەکارهاتووە. هیگڵ زاراوەی “کەسایەتی مێژوویی جیهانی” بەکارهێناوە. ” کەسایەتی مێژوویی جیهانی” چییە؟ بۆ نموونە ئەسکەندەری مەزن و قەیسەر و ناپلیۆن کەسایەتی مێژوویی جیهانن. جۆرێکی دیکەش “نەتەوەی مێژوویی جیهانی”ە. “نەتەوەی مێژوویی جیهانی” چییە؟ ئەو نەتەوەیەی کە لە بەرامبەردا ئەرکی مێژووی جیهان دەگرێتە ئەستۆ، دەبێتە نەتەوەی مێژوویی جیهانی. هیگڵ دەنووسێت: خۆری مێژوو لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵهاتووە، هەروەک چۆن خۆری سروشت هەڵهاتووە. هەر بۆیە یەکەم نەتەوەی مێژوویی جیهانی نەتەوەی ئێمەین. پاشان بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوات و بە هیندستان و میسر و پاریس و یۆنان و ڕۆمادا تێدەپەڕێت و لە کۆتاییدا لە جیهانی ئەڵمانیادا دەوستێت. هیگڵ نووسیویەتی: خۆری مێژووی جیهان لە ئاسمانی پروسدا وەستاوە. بێگومان هیگڵ نەینووسیوە لەسەر ئەوەی دواتر چی ڕوودەدات، چونکە نووسیویەتی “پشیلەی خوداوەندی حیکمەت تەنها کاتێک دەفڕێت کە گوگوم دەکەوێت”، بەو بۆچوونەی کە ئایندە هەرگیز ئۆبژەی عەقڵ نەبووە، بەڵکو ئۆبژەی هیوا و و ترسە. بۆیە نووسیویەتی “خۆری مێژووی جیهان لە ئاسمانی پرۆسدا وەستاوە”.

بە بڕوای من نەتەوەی بیرکەرەوەی کورد نەک هەر وەک نەتەوەیەکی مۆدێرن و بەهێز لە ڕێگەی گەنجبوونەوە لە نێو گەلانی جیهاندا ڕیزبەندی دەکات، بەڵکوو ڕەنگە ڕۆڵێکی نوێ لە مێژووی جیهاندا بگرێتە ئەستۆ. بێگومان کەس ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بدات کە لە داهاتوودا ئەمە ڕووبدات. هۆکاری سەرەکی ئەمەش ئەوەیە کە مەحاڵە ئێمە ئەو ڕێگەیە بڕۆین کە ڕۆژاواییەکان پێشتر دایانناوە. دەبێت بە شێوازی خۆمان گرێیەکی چالاک هەبێت و ئەگەری زۆرە ئەم گرێ چالاکە جۆرێک لە گرنگی مێژوویی جیهانی هەبێت. هەندێک جار لێیان پرسیووم بۆچی ئەوەندە باوەڕتان بە گەلی کورد هەیە بەڵام باوڕت بە نەتەوایەتی نییە؟ لەوانەیە بپرسیت. ئەگەر ڕاستگۆ بم، کاتێک لە ئێستادا سەیری هەموو جیهان دەکەم، وا دیارە تەنها لە نەتەوەی کوردا هیوابڕاوی هەیە. ئەوە ڕاستە- ئەمە پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵکوو لە ئەنجامی شۆڕشە شکستخواردووەکان و سیستەمی ڕێبەرایەتی و خراپ ئیدارەدانی هەڕەیی و نادادی کۆمەڵایەتی و فەرمانڕەوایەتی خۆپەسندەوە هەیە. ئەوەی پەیوەندی بە منەوە هەیە، بیرکردنەوەی بابەتییانەی نەتەوەیەکە نەک بیری نەتەوەیی.

یەکەم: کوردەکان یەکێکن لە گەلە زیندووەکانی ئەمڕۆی جیهان، کە لەناونەچوون. من ئەم زیندوومانەوە بە گرنگترین فاکتەر دەزانم. تایبەتمەندییەکی هاوبەشی هەموو کولتوورەکان، کە لە لوتکەی شارستانییەتەکانەوە لە لێواری داڕماندان، ڕزگاری بووە. ئەوەیە کە بیرناکەینەوە کە زیندوویییان بە توندی کەم دەبێتەوە. جێگەی سەرسوڕمانە کە نەتەوەی کورد بۆ چەندین ساڵە زیندوویی خۆی پاراستووە.

دووەم: کوردەکان تامەزرۆترین نەتەوەی جیهانن لەمڕۆدا. ئەم خاڵە زۆر ڕوونە. با سەیری خوێندکارەکانمان بکەین، دەیانەوێت هەموو زمانێک بزانن، جگە لە زمانی خۆیان نەبێت، با سەیری هەموو میللەت بکەین. ئەوان زۆر تامەزرۆی فێربوونن، شتێکی سەرسوڕهێنەرە. جەنگیزخان کیشوەری ئۆراسیای گرتەوە، بەڵام شوێنەوارە کولتوورییەکانی کەم و زۆر بوون. بەڵام کاتێک ئەڵمانییە دڕندەکان هاتنە جیهانی ڕۆمانی، تووشی شۆک و شۆک بوون بە کولتوری ڕۆمانی، و ناچار بوون فێربن و بە گوتەی شاعیری ئەڵمانی هێنری هاین “ئەڵمانییە دڕندەکان بە وێنەی خێرخوازی مەریەم ملکەچ بوون”. واتە بوون بە مەسیحی. بۆیە گرنگ نییە تەنیا بیت یان کێوی. تا کورد خۆی ڕادەستی کلتووری دیکە نەدەکرد و درێژەی بە زمان و کەلەپور و شوناسی خۆی دەدا هەزاران ساڵ لە ژێر دەستی داگیرکەران بە زیندوویی مایەوە، بەڵام بە سی ساڵی فەرمانڕەوایەتی خۆماڵی دەستەمۆ و هاوردەی بیرکردنەوەی ڕۆژئاوایی، ڕەنگە تەمەنی ئەم نەتەوەیە حەفتا ساڵی دیکە نەکێشێت، هەر بەڕاستی شارەکانی دەبێتە دوبەی و ئەستەمبۆڵ ، نەوەک شاری کوردنشین، ئەمەش لە سیستەم و شەقام و کۆڵان و کلتوور و هونەر و جل و بەرگ و زمانەوە دیارە، لەوە کوشندەتر ئەوەیە بەناوی پێشکەوتن شانازیی بە توانەوەی خۆت وەک نەتەوەیەک بکەیت، ئەمەیە بیرکردنەوەی پەلەکاری.

سێیەم: بەخشندەیی و ئارامیی دەروونی نەتەوەی کورد. لەوانەیە هەمووان پرسیار بکەن: ئایا میللەتەکەمان بەخشندەیە؟ با پێتان بڵێم – نەتەوەی کورد زۆر بەخشندەیە، بەخشندەترین نەتەوەی جیهانە لەمڕۆدا. ئەوەی من باسی دەکەم بەخشندەیی دەروونییە. سەیری مامەڵەی کورد بکەن لەگەڵ داگیرکەرانی ، تورک و عەرەب و فارس، بە درێژایی مێژوو و لەهەبمەر کوشتن بڕین و گرتن و هێزێکی کوردی تووندڕەو و تیرۆریستی وەک کاردانەوە درووست نەبووە، بگرە لێبوردەیی هێندە زۆرە تا ئاستی گێلییەتی و دەستخستنە نێودەستی دووژمنانی. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا فەیلەسوفی ئینگلیز ڕوسیل چوو بۆ وڵاتی چین و لەو ماوەیەدا یەکێک لە کتێبەکانی نووسی، بە ناونیشانی کێشەی چین (وتاری ڕوسیل لە چین). ڕوسیل لە کتێبەکەدا دەنووسێت: ئێمە خۆمان بە بەخشندە دەزانین، لە ڕاستیدا ئێمە تەنها کەمێک لە باوباپیرانمان بەخشندەترین. بەڵام بە بەراورد لەگەڵ چینییەکان، تەنانەت نازانین بەخشندەیی چییە”. بەخشندەیی لێرەدا لەسەر ڕۆح چڕکراوەتەوە کە خاڵێکی زۆر گرنگە.
کانت یەکێک لە کتێبەکانی بە ناوی ئاشتی هەمیشەیی نووسیوە کە گەشەسەندنی مێژوو لە سەردەمی دواتردا دەیسەلمێنێت کە بیرۆکەی کانت بۆ ئاشتی تەنیا فیکری بووە. هەرچەندە ئێمە ڕێزێکی زۆرمان بۆ بیرۆکەکانی کانت هەیە، بەڵام لە ئێستادا با سەیری جیهان بکەین. جەنگ، ململانێ، داگیرکاری تیرۆر … پێموایە لە کۆتاییدا بەخشندەیی گەر بیرکردنەوەی لەگەڵ بێت و حیکمەتی لێبوردەیی بە دڵنیاییەوە گرنگییەکی مێژوویی جیهانی دەبێت. ئەگەر جیهان ئاشتی بووێت، ئەوا دەبێت فێری حیکمەتی بەخشندەیی کورد وەربگرێت. مرۆڤی مۆدێرن چۆن دەبێت لەگەڵ یەکتردا بژیێت؟ بە بڕوای تۆینبی، گەورەترین مێژوونووسی سەدەی بیستەم، “ئێستا مرۆڤەکان تادێت لەسەر ڕێگای مردنی بەکۆمەڵن … دەبێت جیهان فێری حیکمەتی بەخشندەیی بێت. پێویستە نەک تەنها لە حیکمەتی فەلسەفی بەڵکوو لە حیکمەتی سیاسیش بکۆڵرێتەوە”. تۆینبی بە بەتاڵی ئەو قسەیەی نەکردووە.

بێگومان ئەوەی من لە سەرەوە دەیڵێم تەنها بۆ ڕوونکردنەوەی یەک ئەگەرە. جێی مشتومڕە، ڕۆژێ دێت دەبێتە گرفتێکی سەرەکی کە گەلێک خۆی بیرناکاتەوە، بگرە لە سادەترین شتەوە تا قورسترینیان کە لە ماددە سەرخۆشکەرەکانی هەڵبژێردراو و تام و چێژ لە چێشتخانەی تورکی و سووری و هوتێل و یانەی شەوانەی و جل و بەرگ و کەل و پەل و پێداویستی هاوردە و تا خوێندن و پەروەردە و مەعریفە و داڕێژەرانی پلانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی عەقڵی بیانی بەڕێوەدەبەن و ئەنجامەکانی داهێنەرییەکەی نەک هەر بریتین لە جێگیرنەکردنی بیرکردنەوەی نەتەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی مۆدێرن و بەهێز لەسەر ڕێگەی گەنجبوونەوەی دابێت، بەڵکوو سڕینەوەی تەواوی عەقڵی نەتەوەی کوردە لە ناو نەتەوەکانی دیکە مێژوویی جیهانی گەڵێک نەتەوەی بەمشێوەیەی لە نابردوون و بوون بەکەمینە و بەتەواوی لەناوچوون و تەنیا وەک ناوێک لە مێژوو مانەوە. هەروەها لەوانەیە ئەم وتارەم مانایەکی فەلسەفی بەهێزی هەبێت. بێگومان لێرەدا هیچ پشتڕاستکردنەوە و پشتڕاستنەکردنەوەیەک نەبووە و ئەوەی من دەیڵێم تەنها ئەگەرێکە؛ بەڵام ئەگەرێکی بەهێز. من وەک ئەرکێک بینیم، تاقیکردنەوەیەکە بۆ نەتەوەی کورد. لێرەدا هیچ شتێک پێشوەختە دیاری نەکراوە، بەڵام لە پرۆسەی بیرکردنەوە و گەڕاندا، ئەمە ئامانجە، ئەم ئەگەرە، ئەگەری ئەوەی هەیە کە ڕوونتر و بەهێزتر بێت، گەلێک گەر بیرنەکاتەوە، بەئاسانی لەناودەچێت.




بۆ شاری سه‌رده‌شت كیمیاباران كرا؟… عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

دوای 22 ڕۆژ له‌ كیمیابارانكردنی گونده‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سانان له‌ باشووری كوردستان به‌هۆی بوونی باره‌گای پاسدار له‌ گونده‌كه‌یان, له‌ رێكه‌وتی 16-4-1987له‌ باشووری كوردستان, شارێكی دیكه‌ كوردستان كه‌وته‌ به‌ر شاڵاوی كیمیابارانكردن 28-6-1987 له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی حكومه‌تی ئێراقه‌وه‌, ئه‌ویش شاری سه‌رده‌شت بوو له‌ رۆژهه‌لاتی كوردستان, به‌مه‌ش شاری سه‌رده‌شت بووه‌ یه‌كه‌م شار كیمیاباران بكرێت له‌ جیهاندا, وه‌ سێیه‌م شار دوای هێرۆشیماو ناكازاكی به‌ر چه‌كی كۆكوژ بدرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ بكرێت.

بۆ حكومه‌تی عێراقی شاری سه‌رده‌شتی هه‌ڵبژارد له‌و كات و ساته‌دا؟.

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌بێت له‌ روداوه‌كانی چه‌ند رۆژ پێشووتری ئه‌و ناوچه‌یه‌ بڕوانین, ده‌ستنیشانی روداوه‌كان و جوڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌ی به‌رامبه‌رعێراق بكه‌ین ئه‌وانه‌ی گوزه‌راون, بۆ هۆكاری كیمیابارانكردنی ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا با له‌ زمانی شایه‌د حاڵه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه‌ بزانین شاری سه‌رده‌شت له‌و چركه‌ ساته‌دا بۆچوونی ئه‌وان له‌و باره‌یه‌وه‌ چی بووه‌؟, بۆچی عێراق شاری سه‌رده‌شت و خه‌ڵكه‌ سڤیله‌كه‌ی كرده‌ نیشانه‌ی خۆی له‌و كات و ساته‌دا؟؟, بزانین له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن خڵكی شاره‌كه‌وه‌ چی وتراوه‌: (( له‌ پاش روودانی ئه‌و كاره‌ساته‌ و رۆژێك دواتر له‌ نێو خه‌ڵكی شاردا بڵاوبۆوه‌، كه‌ به‌ره‌ی كوردستانی (باشووری كوردستان) له‌ شوێنێكی شاری سه‌رده‌شت كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌ و رێژیمی عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاگادار بوون. به‌ واتایه‌كی دیكه‌، ئه‌وكات باسی ئه‌وه‌ ده‌كرا، كه‌ كه‌سانی ئاگادار و ته‌نانه‌ت به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی، وه‌ك سیخوڕ به‌رپرسانی عێڕاقیان له‌ شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌. شایانی باسه‌، كه‌ هیچ كام له‌ به‌رپرسی حیزب و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان باسیان له‌ دروستی و ناڕاستی ئه‌و هه‌واڵه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی خۆیاندا زۆر به‌ كه‌می باسی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌كه‌ن.- 22 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی بۆمبارانكرانی شاری سه‌رده‌شت به‌ بۆمبی شیمیایی -ئا: عه‌زیز شێخانی )). دیاره‌ له‌ راستیدا له‌و كاته‌دا به‌ره‌ی كوردستانی دانه‌مه‌زرابوو, بگره‌ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنیشی هێشتا نه‌هاتبووه‌ ئاراوه‌, بۆ زانیاریتان له‌ 7ی ئایاری 1988 به‌ره‌ی كوردستانی راگه‌یه‌نراوه‌, وه‌ له‌ كۆی 7 پارتی به‌ره‌ی كوردستانی چواریان “شیوعی, پاسۆك, گه‌ل, زه‌حمه‌تكێشان” به‌شداری هیچ جه‌نگێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ -ئێرانی نه‌كردووه‌.
لێ لێكۆڵه‌ری به‌ ناو بانگی هۆڵه‌ندی یۆست هلته‌رمان له‌ باره‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و هۆكاره‌كه‌ی ده‌ڵێت: ((سه‌رده‌شت كه‌ شارۆچكه‌یه‌كی كورد نشینی سه‌ر سنوور و نزیكی به‌ره‌بوو (مه‌به‌ست به‌ره‌ی شه‌ڕی عێراق ئێرانه‌), بوو بووه‌ داڵده‌ و په‌ناگای گوندنشینه‌ ئاواره‌كان و سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی ئێران, كه‌ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی پشتی به‌ره‌ به‌كاریان ده‌هێنا, پێشتر سه‌رده‌شت گه‌لێ جار به‌ فڕۆكه‌ بۆردمان كرابوو چه‌ند ڕۆژێك پێش هیرشه‌ كیمیاویه‌كه‌ش, هێزه‌كانی ئێران و عێراق كه‌وتبوونه‌ شه‌ڕه‌وه‌ له‌ نزیك چیای مامه‌نده‌ و پاشان له‌ هێڵه‌كانی به‌ره‌دا, یه‌كه‌مجار ئێرانییه‌كان به‌ یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی ینك, به‌ر له‌ هێرشێكی عێراق بگرن و بیانشكێنن, به‌ڵام وه‌ك حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید, كه‌ به‌شداربوویه‌كی ینك بوو له‌و شه‌ڕانه‌دا (چاوپێكه‌وتنێكی ساڵی2002دا) ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی عێراق خۆیان كۆكرده‌وه‌ و جارێكیتر هێرشیان كرده‌وه‌ و كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كرد, ئا له‌م كاته‌دا بوو كه‌ عێراق به‌ كیمیاوی په‌لاماری شارۆچكه‌كه‌یدا. گه‌لێ شایه‌تحاڵ له‌ سه‌رده‌شتدا ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌كانی عێراق چه‌ندین بۆمبی كیمیاییان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و پاشان بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه‌ به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه‌, پێش ئه‌وه‌ی له‌ ئاسۆدا له‌ چاو ونبن – كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه‌- ل112)).

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌سری 4 و 5
ئه‌و جه‌نگه‌ هاوبه‌شه‌ كه‌ كاك حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید باسی كردووه‌, ئێران ناوی ناوه‌ ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری 5, ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ رێكه‌وتی 21-6-1987 قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌یی كردووه‌, بووه‌ هۆی ده‌یان هه‌زار كوژراو بریندار, یه‌كێكه‌ له‌و جه‌نگانه‌ی قاسم سلێمانی سه‌ركردایه‌تی كردووه‌و شكستی تێدا هێناوه‌.
ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری پێنج له‌ كاتژمێر 0:15 شه‌وی 22-6-1987به‌ دروشمی یا زه‌هرا له‌ به‌رزاییه‌كانی فه‌رفه‌ره‌ له‌ باشووری خۆرئاوای شاری سه‌رده‌شت ده‌ستی پێكرد, ئامانجی سه‌ره‌كیش لێی رێگا گرتن بوو له‌ هاتوچۆی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌لات بۆ ده‌شتی بۆجار له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌ دوای ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لا 10 له‌ رێكه‌وتی 14-4-1987 بۆ 25-4-1987 له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت–بانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی ماوه‌ت به‌ره‌و سوركێو له‌ باشووری كوردستان به‌ به‌شداری پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام درا, تیایدا 250 كم چوارگۆشه‌ خاكی عێراق له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ داگیر كرا, له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ فه‌رمانده‌ی تۆپخانه‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران حه‌سه‌ن شه‌فیزاده‌ و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ كوژران.
هاوكات له‌ گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری پێنج , رۆژی پێشتر ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری چوار له‌ رێكه‌وتی 21-6-1987 بۆ رۆژی هه‌ینی 26-6-1987 له‌ میحوه‌ری سه‌رده‌شت – بانه‌ به‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌كانی ینك ئه‌نجامدرا, تیایدا شارۆچكه‌ی ماوه‌ت داگیر كرا وه‌ 6000 كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراق كوژرا وه‌ 557 كه‌سیش دیل كران به‌ وته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئه‌دی ئاماره‌كانی حكومه‌تی عێراقی چی ده‌ڵێن؟

رژێمی عێراقی له‌ رێگای نامه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌ واژۆی عه‌میدی روكن به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هه‌واڵگری سه‌ربازی نووسراوه‌و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی یه‌كه‌ی پێنج كراوه‌ وه‌ك زانیاری, له‌ رێكه‌وتی 4ی ئۆگستۆسی 1987 , به‌ ژماره‌ ش1-ق1-81-ق ص-1654.
سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی مانگی نیسان كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لای 10, شه‌ڕێكی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی ینك وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا, له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت -بانه‌, سه‌رجه‌م 18000 كوژراو 24000 بریندار هه‌بووه‌, لێ به‌ پێی حكومه‌تی عێراقی زیانه‌كانی ئێران له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی یۆنی كه‌ هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری 4 و 5 ه‌, له‌ هه‌ردوو دیوی باكورو باشووری ماوه‌ت” 12000 كوژراو, 14700 بریندار,8500 دیل ,4600 كوژراو به‌هۆی لێدانی چه‌كی تایبه‌ت”كیمیاوی” ه‌وه‌”, وه‌ 155 شه‌هید و 4600 بریندار له‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ چه‌كی كیمیاوی.

زیانه‌كانی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ له‌م تاوانه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تیه‌دا كه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجامی دا, به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، 8025 كه‌س له‌ كۆی 12000 دانیشتووانی شاری سه‌رده‌شت شه‌هید و بریندار بوون, واتا نزیك 67%ی كۆی دانیشتووانی شاره‌كه‌, لانی كه‌م 4500 كه‌س له‌و بریندارانه‌ واتا 56%ی كۆی برینداره‌كان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام هه‌بووه‌, له‌وانه‌ 1500 كه‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت, له‌ چركه‌ ساتی یه‌كه‌م 20 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و دواتر ورده‌ ورده‌ ژماره‌ی قوربانیان بۆ 130 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.

داوای لێبوردن بكه‌ن
هه‌فته‌ی پێش كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت, دوو ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی ینك له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌ناوه‌كانی نه‌سری 4 و 5 به‌ڕێوه‌ چووه‌, درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لای 10 بوونه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌, كه‌ 57 رۆژ پێشتر له‌ هه‌مان جوگرافیا ئه‌نجامدراوه‌, له‌ هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا سوپای كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌ له‌ هێرشه‌كه‌یاندا.
وه‌ك هه‌موو جاره‌كان دیكه‌, نهێنی كیمیابارانه‌كه‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌سری 4 و 5 ه‌, قوربانیش بۆ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شانه‌ خه‌ڵكی سڤیلی شاری سه‌رده‌شت و رێگاگرتن له‌ چالاكی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات بووه‌ له‌ رێگای رێگاگرتن له‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ له‌ ده‌روازه‌ی بێجاڕه‌وه‌.
واتا شاری سه‌رده‌شت به‌ ده‌ردی ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ چوو, گه‌ل كوژه‌ی كورد شه‌ڕی هاوبه‌ش سه‌رچاوه‌ی ده‌رده‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ردوو شاره‌كه‌و هه‌شتاكانی گه‌لی كورده‌.
خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كان, نه‌یان شاردۆته‌وه‌ ڕاشكاوانه‌ لێره‌و له‌وێ ئۆباڵی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌یان خستۆته‌ سه‌ر هاوكاری ئێران-پێشمه‌رگه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئاماژه‌مان پێی دا ((جێگای ئاماژه‌كردنه‌، كه‌ نه‌ ‌ ئێران و به‌رپرسانی رێژیمی تاران له‌ بیری هه‌زاران برینداری كاره‌ساتی ٧ ی پووشپه‌ڕدان و نه‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كانی باشووری كوردستان، كه‌ هۆكارێك بوون بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ به‌ هیچ جۆر ئاوڕیان له‌ قوربانییه‌كان و ئازاردیتوه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ژانهێنه‌ره‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ -22 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی بۆمبارانكرانی شاری سه‌رده‌شت به‌ بۆمبی شیمیایی-ئا: عه‌زیز شێخانی )) .
كه‌واتا ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه‌ ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان دا, وه‌ به‌شدارییان تێدا كرد, داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و گونده‌كانی بكه‌ن, وه‌ په‌یمان بده‌ن ئه‌م جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنانه‌ له‌ داهاتوودا دوباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌, به‌ هه‌ر شێوازو جۆرێكی دیكه‌ له‌ هه‌موو كات و زه‌مانێكدا, وه‌ مۆنمێنتی تایبه‌ت بۆ قوربانیانی شاری سه‌ه‌رده‌شت دروست بكه‌ن, جێگایه‌ك یان چه‌ندێك به‌ ناویانه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌, قه‌ره‌بووی مادی قوربانیه‌كانی تاوانه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌و به‌ شه‌هید و برینداری چه‌كی كیمیاوی دیارییان بكه‌ن, وه‌ك هێمایه‌كیش پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانی له‌ شاری سه‌رده‌شت ئاوا بكه‌نه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت برینداران و قوربانیانی تاوانه‌كه‌.




مرۆڤی کۆیلە، مرۆڤی ئازاد؟… زانا رەزاق

یەکەم
مرۆڤی کۆیلە ئەو مرۆڤەیە کە ژێردەستەی سەرووی خۆیەتی یان بڵێین بە هەموو شتێکی سەرووی ڕازییە، بەرامبەر بە پاداشتێک یان بێ بەرامبەر یان بەهۆی ئەمەوە وادەزانێ ئەگەر ئاوابێ ئەوا لەگەل گەورەکەی دەگاتە ئامانج و ئەو مەبەستانەی کە لەنەستیاندایە یان هەولی بۆ دەدەن .

خۆی مرۆڤی کۆیلە لەبیرکردنەوە بۆیە پێی دەلێن کۆیلە چونکە خاوەن ڕەئی و بڕیار و قسەی خۆی نیە بەلکو هی سەرووی خۆیەتی، بەشێوەیەکیش ڕەوایەتی بەرهەمهێنەری ئەو بیر و ڕاوبۆچوونانەیە کە سەرووی خۆی دەیلێن ، یانی بەشێوەیەک قسە دەکات بیر بەرهەمدەهێنێت کە وەک ئەوانە .

جا کۆیلەی جۆراوجۆر هەن :

هەیە دەزانێ و هۆشیارە هۆشیارە لەوەی کە ئەوەی ئەو دەیکات هەلەیە بەلام بەهۆی ترس یان بەرژەوەندی ئەوە دەکات، یان وا دەکات تەنیا ئەوان بمێننەوە یانی لای ئەوان گرنگ نیە چەند کەس زیانی بەهۆی کۆیلایەتی ئەوان بەردەکەوێت لەهەمان کاتدا تا ماوەیەکی زۆریش هەر شکست و ڕۆتین و کەم و کورتی و هەلە زۆر بێ، بەلکو گرنگ لای ئەوان هەر بۆخۆیانە خۆیان ئاوا بەردەوام بن تا لەسەرەوە بڕیار و ئەمریان بۆ دێ یان سەرووی خۆیان چی بلێن ئەوانیش ئەوە بکەن، یان بڵێین و دەیانەوێ بەهۆی هەندێک پڕوپاگەندە خستنە مێشکی کەسانی تر زەمەنێکی تریش ئاوا بەردەوام بن بۆ بیرێک یان بۆچوون و ڕایەکی بەشێوەیەکی دوو درێژ، یانی وەک تەکتیکێکی دوورو درێژ دەیخەنە کۆمەلگا دەشڵێن ئەو شتە ئاوا لەو ماوەیەی دەستنیشانکراوە ڕوودەدا یان وا دەبێ. هەشە نازانێ و ناهۆشیارە ئەو جۆرەیان وا دەزانێ هەموو شتەکان دەیکات ڕاستە بەرەو ئامانج و ئەو مەبەستانەی دەبەن کە خەونیانە ، یانی ئەو جۆرەیان کەسێکی دڵسۆزە دڵسۆزە بەو مانایەی کە بەڕاستی حەز بەخۆشگوزەرانی و شتە باشەکانی تر دەکات بەلام بەهۆی ئەوەی بیانوو و پڕوپاگەندە و مێشکی پڕ کردنیەوە وا دەزانێ دەبێ سەبرێکی زۆری هەبێ تا ئەو شتانە دێتەدی، بەلام بێئاگا لەوەی ئەوانی وا قسەیان بۆ کردووە لە ژیانێکی تر دەژین کەچی خۆی و خەلکی تر لە ژیانێکی تر کە ئەرز و ئاسمان جیاوازی و بەرز و نزمیانە.

دووەم

مرۆڤی ئازاد ئەو مرۆڤەیە کە تەنیایە لەبیرو بۆچوونی یان بڵێین کەسێکە لەناو کۆمەلێک کەسێک خاوەن ڕای خۆیەتی بۆ ئەوانی تریش بەهەمان شێوە ،ئەمەش بەهۆی هۆشیاری بەرز و هزری باش کە هەیەتی و هەیەتیان دەریدەبڕێت و دەریدەبڕن ،یانی دەزانێ و دەزانن چی ڕاستە چی ناڕاستە چیش باشە بۆ خۆیان و خەلکەیی و شوێن و کۆمەلگاکەی .

مرۆڤی ئازاد یانی بوون بە مرۆڤێکی ئازاد لەبیرکردنەوە سەرەتا تێگەیشتنە لە ووشەی ئازاد چەمکی ئازادی خۆی تا لەوە تێنەگات ناتوانێ خاوەن بیرکردنەوەی ئازاد بێت ،ناشوانێ ئازادی بەرامبەر قبول بکات بۆ هەموو چەمکەکانی تریش بەهەمان شێوەیە ، یان بەشێوەی تر ئەوانەی ئازادی ئەوانی تر قبول ناکەن ئەسڵەن لە ئازادی تێنەگەیشتوون ،دواتر خەمی مرۆڤی ئازاد خەمێکی گشتیە بۆ گشتی هەولدەدا یانی پێچەوانەی مرۆڤی کۆیلەی هۆشیارە ، ئەو خەمێکی تایبەتە لەهەمان کاتدا مرۆڤی کۆیلە دژی مرۆڤی ئازادە ،بەلام دەبێ مرۆڤی کۆیلە بزانێ کە مرۆڤی ئازاد هەول بۆ ئەویش دەدات سود بۆ ئەویشە ،دەبێ مرۆڤی ئازادیش ئەمە بۆ مرۆڤی کۆیلە ڕوون بکاتەوە .

بەداخەوە لەو کۆمەلگایەی ئێمە و هاوشێوەی ئێمە ئازادی بەخەلکی تر بدە ئەوا لەناو ئەوان هەن بەجۆرێکی تر هەلسوکەوت دەکەن ،کۆیلایەتیش هەر بە هەمان شێوەیە ، بۆ ئەمە پێویستە یاسا ڕۆڵ بگێرێت یانی لەسەرووی ئەمەوە ئەمە ڕێکبخات ، هەم بۆ مرۆڤی ئازاد هەمیش بۆ کۆیلە.

زانا ڕەزاق




قازانجی ڕووەکخۆری… شەماڵ بارەوانی

دەبێتە دووەمین بابەت لەسەر ڕووەکخۆری بنووسم، لەدوای ڕۆمانی(ژنە ڕووەکیەکە)، کە پێشوتر ڕانانێکم لەسەری نووسی و لەسایتی( دەنگەکان) بڵاوبووەوە،.

لەو ڕۆژانە لەیەکێک لە کتێبخانەکان، نیگام کەوتە سەر ئەو کتێبەی سادق هیدایەت و ناونیشانەکەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام، بۆیه بە گرنگم زانی بیخوێنمەوە و شتیکیشی لەسەر بنووسم.

شوکور خۆشم ڕووەکیم، ڕووەکی بوونم پرۆسەیەکی دوور و درێژی چەند ساڵە و چەندین قۆناغ بوو، تا توانیم بە یەک جاری دەست بەرداری گۆشتخۆری ببم و ببم بە مرۆڤێکی ڤیجیتریان و ڕووەکی، نامەوێ لەسەر ئەزمونی ژیانم و شێواز و چۆنیەتی وازهێنانم لە گۆشتخۆریم و بەڕووەکی بوونم هیچ بڵێم.
هیدایەت وتەنی” بەلاوەنانی گۆشت لەسەرەتادا ڕەنگە تۆزێک دژوار بێت، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت مرۆڤ لەوە تێدەگا، خواردەمەنیی ڕووەک تا چەند سروشتی و بەتامەو خواردەمەنیی گۆشت تا چەند خراپ و قێزەونە.١١٥). بۆیە
تەنها ئەوەندە دەڵێم، نزیکەی دوو ساڵە بووم بە ڕووەکی و لەوەتەی بووشم بە ڕووەکخۆر و دەستبەرداری گۆشتخواردن بووم، لەڕووی دەرونییەوە هێندە ئاسودەم هەر لە وەسفکردن و باسکردن نایەت.
باسی ویژدانیشم هەرناکەم، کە لەو ڕووەشە چەندە ئاسودەو دڵخۆش و بەختەوەرو مورتاحم.

ڕووەکخۆری هەستێکی باڵاو ڕۆحێکی زیندوو و ویژدانێکی زیندوو و ئیرادەیەکی پۆڵایین و بەهێز و جەنگی خۆڕاگری دەوێت.
من خۆم وەک ڕووەکخۆرێک، دەیانجار لەسەر ڕووەکی بوون، تووشی پلار، توانج و گاڵتە بوومەتەوە، ئاخر قورسە بۆ کەسێک، وازوو تێبگات و بتوانێت دەستبەرداری گۆشتخۆری بێت ،کە سەربڕینی ئاژەڵ و گوشتخواردنی ئاژەڵ و جینۆسایدکردنی ئاژەڵانی لا عەقیدەو بیروباوەڕ و سونەتێکی و موئەکەدە و پاسەپۆرتی لێخۆشبوونی خوداوەند و کلیلی چونە بەهەشت بێت و، هەر لە منداڵیەوە لەسەر گۆشتخۆری و سەبڕینی گیانداران و پەلەوەرەکان، گۆشکرابێت و پرۆڤەی پێکرابێت و ڕاهێندرابێت.
من لە پڕ بێم و پێی بڵێم: کاکە سەربڕینی چۆڵەکەیەکش تاوان و لادان و بێ ویژدانییە. کاتی دەوێت، تا ئەو ویژدانە خەفەکراوە زیندوبێتیەو ئەو هەستە باڵایەی ڕووەکخۆری لا درووست بێت!.
بابێینەوە سەر کتێبە بەنرخەکەی هیدایەت«قازانجی ڕووەکخۆری».
کتێبێکی قەبارە بچوکی (١٢٥)لاپەڕەیی(سادق هیدایەت)ی بیرمەندو نووسەری بلیمەتی کۆچکردووی ئێرانییە.

هیدایەت«قازانجی ڕووەکخۆری». بەسەر دوانزە بەش دابەشکردووەو لە هەر بەشێکیدا مژارێکی تایبەت و پەیوەست بەڕووەکخۆری گەنگەشەدەکات و بە کورت و پوختی و زۆر بەجوانی باس دەکات.

قازانجی ڕووەکخۆری.
کتێبێکی بە نرخ، کتێبێک هەڵگری پەیامێکی مەزن، پەیامێکی ویژدانی و ئینسانی و ئەخلاقی.
پەیامێک، پێمان دەڵێت ئاژەڵان و گیاندارانیشتریش مافی ژیانیان هەیه، بۆ ئەوە لەدایک نەبوون ئێمە بیانکوژین و سەریان ببڕین، کوشتن هەر کوشتنە، جا با ئەو کوشتنە بچوکترین ئاژەڵیش بێت، کوشتن توندو تیژییەو”هیچ شتێکیش بۆ مرۆڤ لەکوشتنی ئاژەڵان قێزەونتر نییه.٧٨).

مرۆڤ کوشتارگەی داهێناوە، کوشتارگه داهێنانی مرۆڤی شارستانییە و تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت، هیچ گیانلەبەرێک بەم شێوە قێزەونە نێچیری خۆی ناکوژێت.٨٢).

بۆیە هیدایەت، نەک تەنیا توندو تیژی لەگەڵ مرۆڤەکان، بەڵکو دژ بە ئاژەڵەکانیش ڕەتدەکاتەوەو سەرکۆنەی دەکات و ئەو دژی کوشتنی ئاژەڵان و سەربڕینی ئاژەڵانە، دژی خواردنی گۆشتەو پێی وایە هیچ پاساو بیانووەک، لەژێر کاریگەری ئایین و مەزهەب، یاخود یاساو نەریتە دواکەوتووەکاندا ناکرێت بکرێتە فاکتەرو هۆکاری ڕەوایەتیدان بە ڕشتنی خوێنی ئاژەڵان و هیدایەت پێمان دەڵێت سەربڕینی ئاژەڵان و ڕشتنی خوێنی ئاژەڵان، لە ئاکامدا توندو تیژی لە دڵ و درون و ناخی مرۆڤەکاندا دەچێنێت و مرۆڤەکان فێری توندو تیژی و خوێن ڕشتن و کوشتنی یەکتری دەکات و “گومانی تێدا نییە خواردنی گۆشت دەبێتە هۆی دڕندە خوویی و بۆ مسۆگەربوونی پێشکەوتنی ئەخلاقی مرۆڤ، دەبێ هیوادار بین خواردنی گۆشت وەلاوە بنرێ و ڕووەکخۆری جێگەی بگرێتەوەو خۆبواردن لەخواردنی گۆشت نەدژوارەو نە ئەستەمە و
.٨٠-٨١).
مرۆڤ هیچ پێویستی بەوە نییە بژێوی خۆی لە خوێن و گۆشت و چەوریی گیانلەبەرانی دیکە دابین بکات، بەڵکو دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە میوەو ڕووەک بژێوی خۆی دابین بکات و تەندروستتریش بێت.
هەڵبژاردنی ئەم شێوە خواردەمەنییه، ئەستەم و دژوار نییە، بەڵکو زیاتر لەگەڵ یاسای سروشت سازگارو تەبایە و لە هەمانکاتیشدا، سەغڵەم و بەتام و ئینسانییە.١٠٥)

پرۆفیسۆر(لاندۆزی)کە کۆمەڵێک توێژینەوەی سەبارەت بە خواردەمەنیی ئەنجامداوە، وتوویەتی”هەموو بەڵگەکان باس لەوە دەکەن، خواردەمەنیی ئاژەڵ پێویست نییە و ئەمە سەرەتاییترین بابەتی لەشناسییە.٦٠).
هیدایەت لەو کتێبەدا،زۆر بەوردی و زانستیانەو بابەتیانەو،
بەپێی توێژینەوەو بەڵگە زانستیەکان باس لە قازانجی ڕووەکخۆری و گۆشت نەخۆری دەکات و لەزیانەکانی گۆشتخۆری دەدوێت و پێمان دەڵێت کۆئەندامی جەستەی ئینسان لەگەڵ خواردنی گۆشت دژ و ناتەبایەو مرۆڤی گۆشتخۆر سەرەنجام لەڕووی جەستەیی، زەینی و ڕۆحییەوە دووچاری کێشەو دڵەڕاوکێ و قەڵەق دەبێت “
خواردەمەنی ڕووەک لە دوای خۆی، نەک تەنیا هیچ جۆرە ژەهرێک لە لەشدا جێ ناهێڵێت، بەڵکو ژیان خاوێن و پاقژ دەکات و کەم و کوڕی ئەخلاقی لەناو دەبات و ستەم و یەخسیریی مرۆڤ و ئاژەڵ دەسڕێتەوە.١٠٩).

هیدایەت پێمان دەڵێت”مرۆڤی میوە خۆر هێمن و لەسەرخۆیە، بەڵام لە ئاکامی خواردنی گۆشت بووەتە دێوێکی خوێنڕێژ، کاوڵکار، ئازاردەر و تانزمترین ئاست دابەزیوە.٨٨).
ئەو، پێمان دەڵێت مرۆڤ بەسروشت پاکی خۆی گۆشتخۆر نەبووەو بووە بە گۆشتخۆر و دەیان”بیرمەندی گەورەی مێژووی سروشتی وەکو داروین، هێگڵ، هووکسلی و فلۆڕاس و ..تاد.
سەبارەت بەم بابەتە هاوڕان و هەرکامیان بە جۆرێک ئەوەیان سەلماندووە، کە مرۆڤ میوەخۆرو.٣١)ڕووەکخۆرەو
“مێژووی ڕووەکخۆری هاوکاتە لەگەڵ مێژووی سەرهڵدانی مرۆف لەسەر گۆی زەوی، زانست سەلماندوویەتی مرۆڤی سەرەتایی وەکو مەیموونە گەورەکان لەدارستانی ناوچە گەرمەسێرییەکاندا دەژیا و خواردەمەنیی مرۆڤ به تەنیا میوەی ئەودارە خۆڕسکانە بووەو مرۆڤ ملیۆنان ساڵ بەم شێوە ژیاوە .٤٧).
ئەفسوس دواتر لە ئاکامی هەندێ پێشهات و ڕووداوی لە نەکاوی زەوی لەرزەو..تاد. مرۆڤ ناچاربووە بۆ ناوچەی تر کۆچ بکات و لە ئاکامی گۆڕانکاری کەش و هەوا تووشی نەبوونی میوەو برسیەتی بوەتەوەو له ناچارییەوە ڕووی لە گۆشتخۆری کردووە.
بەو شێوەیە، لەو کاتەوە سروشتی ڕاستەقینەی مرۆڤ شێوێندراوە بە گۆشتخۆرییەوە، ئەو گۆشتخۆریەی نەوە بە نەوە، وەکو میراتێک لە باب و باپیرانیەوە تا ئێستایش دەیگوازێتەوە، بەوچەشنە مرۆڤ بووە بە ئاژەڵێکی گۆشتخۆرو هەموو شتخۆرو “سکی مرۆڤ بووەتە گۆڕخانەی هەموو گیانلەبەران. مرۆڤ هەرشتێکی وەچنگ بکەوێت، ئاودیوی دەکات، لە مریشکی هەواوە بگرە تا دەگاتە شەیتانۆکەی زەریایی، لە گەدەی خۆیدا نوقمی دەکات، ڕەنگە یەکێک لە بەڵگەو هۆکارەکانی باڵاتربوونی مرۆڤ هەر ئەمە بێت! گا ئالف دەخوات، بەور گۆشتی زیندوو دەخوات، بەڵام مرۆڤ هەموو شتێک دەخوات، ئاژەڵان بۆ ئەوەی لەبرسان نەمرن و بمێننەوە، پێویستیان بە خواردنە، بەڵام زۆربەی مرۆڤەکان بۆ ئەوە دەژین، تاکو بخۆن.٨٣).

هیدایەت پێی وایە، بەهۆی بوون بە گۆشتخۆریەوە، مرۆڤایەتی بە لاڕێداچووەو لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆی لایداوەو” لەئاکامی خواردنی گۆشت، ڕەگەزی مرۆڤ تێک چووە و خاوێنی و پاقژی و ساکاری سەرەتایی خۆی دۆڕاندووەو ئەخلاق و ڕەوشتی مرۆڤ سیخناخە لە شتی ناحەز و نەگونجاو. دەستدرێژی، دڕندەیی، دڕندەخوویی و خوێنڕێژی مرۆڤ بۆ خواردنی گۆشتی ئاژەڵ دەگەڕێتەوە.٨١).
هیدایەت پێمان دەڵێت” زوڵم و نادادپەروەری مرۆڤ دژی ئاژەڵان، نیشانەی تێکچوونی هەست و دابەزینی ئەخلاقی مرۆڤەو لە ئاکامی کوشتنی ڕۆژانەی هەزاران ئاژەڵی بێ ئازار و بێ دەسەڵات، کەتوانای بەرگرییان نییە، مرۆڤ نە تەنیا پێگەی خۆی خراپ دەکات، بەڵکو بە زۆر هاواری تۆڵەسەندنەوەی ویژدانی خۆی دەخنکێنێت و هەموو ئەو کەسانەی گۆشت دەخۆن، لە خراپکردن و دابەزینی ئەخلاقی مرۆڤدا بەشدارن و هەموویان تێکڕا لە ئەشکەنجەی ئاژەڵاندا بەرپرسیارن.٨٦).
وەلێ ئەفسوس”مرۆڤی ئەم سەردەمە هەموو شتێکی فیدای کۆئەندامی هەرس دەکات و نایەوێت شتێک لەخوانی خۆی بگرێتەوە، مرۆڤی شارستانی ئەمڕۆ، هەروەها مرۆڤی کێوی، وەیلان و هەڵوەدا، بێجگە لە ورگ و شەهوەت بیر لەشتێکی دیکە ناکاتەوە.٣٦).

هیدایەت داوا لەمرۆڤایەتی دەکات چیتر بێنەوە هۆش و بە ئاگابێنەوەو دەست بەرداری ئەو ڕێبازو ڕێچکە هەڵەیەبن.
ئەو پێی وایە گەر نەوەیەکی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو کە ژیانیان بە پێی یاسای سروشت دامەزراوە، جێگەی نەوەی ڕابردوو نەگرێتەوە، ئەوە ڕەگەزی مرۆڤ بە شێوەیەکی زۆر شەرمێونانە لەنێو دەچێت و ناوی لەناو کوولەکەباخانە نامێنێت و بەو شێوەیە لەئاکامدا”خواردنی گۆشت شارستانیەتی دەستکردی مرۆڤ بەرەو گەندەڵی و هەڵدێر دەبات .١٢٥). و مرۆڤ”یا دەبێت بچێتەوە سەر ڕێچکە سەرەکیەکەی خۆی و خواردەمەنیی سروشتی بخوات، یان مەحکومە بە لەناوچوون.٣٧).

هیدایەت پێمان دەڵێت”خووگرتن و ڕاهاتن لەگەڵ خواردنی گۆشت بۆ مرۆڤ ئاسایی نییە، بەڵکو لادانە لە یاسای سروشت، مرۆڤ وەکو گیانلەبەرێکی میوە خۆر خوڵقاوە.٩٣).
“پێچەوانەی بیروباوەڕی خەڵکی ڕەشوکی، خواردەمەنیی ڕووەک زۆر بەهێزترە لەخواردنی گۆشت.١٠٥). و بۆئەمەش بە ئەزموونی ژیانی دکتۆر واڵتێر هێدۆن لەزاری خۆیەوە لەو بارەوە باسدەکات کە دکتۆر واڵتێر پێمان دەڵێت”ئاکامی تاقیکارییەکان سەبارەت بەخۆم، وەکو کەسێک کەماوەیەکە لە خواردنی گۆشتی ماسی، مەڕوماڵات و پەلەوەرو تەنانەت بەرهەمەکانی پێوەندیدار بە ئاژەڵانەوە-بێجگە لە بەکارهێنانی ڕادەیەکی کەمی شیر و کەرە و هێڵکە-، پارێزیم کردووە، نیشانی داوە، بۆ ماوەی زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە تا بە ئەمڕۆ توشی هیچ جۆره ئازارو نەخۆشیەک نەهاتووم.١٠٣).

هیدایەت لەوبارەوە نموونەی زۆری زانستی و پزیشکی و لۆژیکی و قسەو ئەزموونی زۆری پزیشکەکان دەخاتەڕوو دەیسەلمێنێت ،کە ڕووەکخۆری سوودی تەندروستی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، وەک ئەوەی گۆشتخۆری و پێمان دەڵێت”زۆربەی پزیشکان لە ئاکامی توێژینەوەکانیاندا سەبارەت بە خواردەمەنی، لەسەر ئەو باوەڕەن، گۆشت بۆ لەشی مرۆڤ پێویست نییە، بەڵکو هۆکاری سەرهڵدانی زۆربەی نەخۆشییە کوشندەکانی وەکو نیقرس(سووتوساری لەش)،سکچوون، ڕۆماتیسم-نەخۆشی جومگە، شێرپەنجە، دەردە باریکەو ڕیخۆڵەکوێرە، کرمی ڕیخۆڵە، سیل، یاو ..تاد. بە ئەژماردێت.خواردنی گۆشت دەبێتە هۆی پیریی پێشوەختە. گۆشت لە لەشدا ژهر بەرهەم دێنێت و ڕێخۆڵەکان خراپ دەکات و میکرۆبی جۆراوجۆر بەرهەم دێنێت. بەگشتی زۆربەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، پێوەندیی بە خواردنی گۆشتەوە هەیە. بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییانە پێویستە لە خواردنی گۆشت دووری بکرێت.٦٣-٦٣-٦٥-٦٦).

“بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت، دەبێ ئەمڕۆ و سبەینێ و هەموو کات بخۆین!..لەژیاندا هیچ شتێک بەڕادەی چۆنیەتیی هەڵبژاردنی خواردەمەنی گرنگی نییە. ئەگەر خواردەمەنی نەبێت، بەگشتی ژیان دەکەوێتە مەترسییەوە و خواردەمەنی کاریگەری حاشاهەڵنەگری لەسەر تایبەتمەندیی زەین و هێزه جەستەییەکانی ئێمە هەیه.١٣-١٤).




خراپکردنی نەستی مرۆڤی ڕۆژهەلاتی و ڕۆژئاوایی؟… زانا رەزاق

سەرەتا پێش هەموو شتێک چونکە کۆمەڵگەی ئێمە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەلاتی لەگەل کۆمەڵگانی ڕۆژئاوایی ،پێش ئەوەی ئەو دوو بەرەیە بەڕووی یەکتردا بکرابانەوە، دەبوایە کەسانێک هەموو کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا ،ژیانیان ، سیستەم و هەموو شتەکانی تریان بۆ ئێمە بەشێوەیەکی زانستی و ڕاستی باس کردبا، بەهەمان شێوەش ئەوانیش هی ڕۆژهەڵاتی هی ئێمەیان بۆ مرۆڤەکان و کۆمەڵگاکانی خۆیان بەهەمان شێوە باس کردبا جگە لەوەش دەبوایە دوو کۆمەڵگا دوو کۆمەڵگا کە بەڕووی یەکتردا دەکرێنەوە، یان لێکنزیک دەبنەوە، دەبوایە ئەوەش وایان کردبا ،بۆ ئەوەی سەرەتا وێنەیەکی ڕاستەقینەی هەردوولا چووبا نەستی مرۆڤەکانی کۆمەڵگاکان جگە لەوەش هەر بوارێک و بوارانێک ئەوە کرابایە.

لێرەدا بەداخەوە کەسانێک لە هەردوو بەرەی ڕۆژهەلاتی و ڕۆژئاوایی ،پێش ئەوەی باسی شتەکان بە زانستی بۆ مرۆڤەکانی خۆیان بکەن، هاتوون تەنیا شتانێکیان باس کردووە کە خراپن ئەوەش لە هەموو ووڵاتەکان هەیە، یان بڵێین زیاتر ئامرازانێک و کەسانێک زیاتر ئەو ڕووداوانەی باس کردووە کە خراپبوون خۆشی تەنیا خراپبوون لەکۆمەلگاکان نیە باشبوون و کاری باشبوونیش زۆرە.
بۆ نموونە:

لە میدیا و ئامرازەکانی تری ڕاگەیاندن تەقینەوە و کاری تیرۆری بۆ ڕۆژئاوایەکان باس کراوە ،کاتێکیش کەسێکی عەرەب ڤیدیۆیەکی کۆمیدی دەکات جانتایەک فڕێدەداتە ناو مرۆڤانێک ، ئەوان ڕادەکەن ؟!
بۆچی؟
چونکە لە نەستی ئەوان ئەوە هەیە کە زیاتر ئەوانەن کاری تیرۆری دەکەن یانی وا وێنەیان بۆ کراوەو چۆتە نەستیان یان بەشێوەیەکی ڕوونتر بلێم بینیویانە .

مرۆڤەکانی هەردوولا یان کەسانێکیان، پێش ئەوەی بەڕووی وولاتانی تر و شتەکانی ئەواندا ئاشناببەن و لێشیان تێبگەن ئەوا سەرەتا بێ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەسل و ڕاستی شتەکاندا بکەن و وێنەیەکی خراپی ئەوانمان چووتە نەستتمان ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە کەسانێکی ئێمە ئەو شتە خراپەیان باس کردووە یانی لەناو هەموو شتەکانی تر ، ژیان و سیستەمی حوکمڕانی ئەوان تەنیا ئەوەیان باس کردووە، بۆیەش هەم ئەوان هەم ئێمەش هەلەبووین نابا واکرابایە.

ئیدی خۆی دەکرێت بوترێت هەمان شێوە کاتێک تۆ بوارێک دەبەیتە پێشەوە ، سود لەشتی وولاتە پێشکەوتوو و ڕۆژئاواییەکان وەردەگری، دەبێ وا بکەین کە زەمینەسازی و تێگەیشتنێکی باش بۆ ئەو بوارە هەبێ، ئەگەر نا تا ماوەیەکی زۆر لەجیاتی سودی هەبێ زیانێکی زۆری دەبێ هەروەک ئێستا دەبینین ، ئەمەش هۆیەکی ئەوەیە ، دواتر زۆرێک لەوانەی ئەو کارە هونەری و شتەکانی تریش دەکەن، خۆیان بەخۆیان بەخراپە لەکارە تێگەیشتوون یانی وا دەزانن کارەکەیان ئاوایە ، خەلکانێکیش وا دەزانێ کارەیان ئاوایە .

لەکۆتاییەکەشدا پ نەستی مرۆڤەکانی هەردوولاو کۆمەلگاکانی پێویستی بە چاکبوونە ،چاکبوونیش هەروەک نووسینەکەدا ووتم دەبێ سەرەتا مرۆڤەکانی وولاتەکان و کۆمەلگاکان ئاشنای یەکتربن، دواتر کاری تر بکرێت .




دینبازو سیاسەتباز… سانا ئامانج ئەحمەد

بەرلەهەر شتێک لاتان سەیر نەبێت کە بۆچی بابەتەکەم لەسەر دین و سیاسەتە، کە تاڕادەیەک دوو شتی لەیەکتر دورن. لێرەدا مەبەستم ئەوەیە کە ئەوە نیشان بدەم، کە لێکچونێک هەیە لەنێوان دینبازەکان و سیاسەتبازەکان. وە کۆیلەکانی سەردەمی کۆن و کۆیلە مۆدێرنەکانی ئەم سەردەمە. هەروەها مەلاکان و سیاسییەکان، یەکێک بەناوی دین و نوێنەری خوداوە سواری پشتی خەڵکی عەوام بووەو ئەویتریشیان بەناوی سەرکردەو کوردایەتی و قەومیەتەوە.
ھەرچەندە زۆربەی ”مەلا” دینبازەکانی ئیسلامی لە سەردەمی ئەمرۆماندا نکۆڵی لە بوونی کۆیلایەتی لە ئیسلامدا دەکەن و تەنانەت ھەندێکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیسلام کۆیلایەتی نەھێشت و قەدەغەی کرد. بەلام دەقەکانی قورئان و شەریعەت و مێژووی ئیسلامی و فەرموودەکانی خودی پەیامبەری ئیسلام ڕێک پێچەوانەکەی دەسەلمێنن. نکۆڵی لەوە ناکرێ کە پێش ھاتنی ئیسلامیش کۆیلایەتی ھەبووە بەلام بە ھاتنی ئیسلام نەک ھەر کۆیلایەتی قەدەغە نەکردووە بەڵکو برەوی زیاتری بە کۆیلایەتی داوە و لەناو شەریعەتی ئیسلامیدا جێگای کردۆتەوە و لە قورئاندا بە ئاشکرا دەلێت: مرۆڤی ئازاد بەرامبەر مرۆڤی ئازاد و کۆیلە بەرامبەر کۆیلە و ژن بەرامبەر ژن. واتا ئەگەر مرۆڤێکی ئازاد مرۆڤێکی تری ئازاد بکوژێ ئەوا دەکوژرێتەوە بەلام ئەگەر مرۆڤێکی ئازاد کۆیلەیەک بکوژێ ئەوا ھیچی لەسەر نیە و بۆ ژنیش بە ھەمان شێوە. پەیامبەری ئیسلام دەلێت ھیچ کۆیلەیەکی ھەڵاتوو خودا پەرستیەکەی قبوڵ نیە تا ئەو کاتەی دەگەرێتەوە ژێر دەستی خاوەنەکەی. خودی پەیامبەری ئیسلام خاوەنی ھەزاران کۆیلە بووە کە لە شەرەکاندا وەکو دەستکەوتی جەنگ بەدەستی ھێنابوون و دوای دابەشکردنی بەسەر ھاوەڵەکانیدا ئەوەی دەمایەوە دەیفرۆشت و بە پارەکەی چەک و ئەسپی دەکڕی بۆ بەھێز کردنی سوپاکەی و بەدەستھێنانی کۆیلەی زیاتر. قورئان لە چەندین دەقدا ئاماژەی بە کۆیلە داوە و شەرعیەتی بە کۆیلە کردنی مرۆڤ داوە. ھەروەک دەلێت ئەو پیاوانە سەرکەوتوون کە پارێزگاری لەناو گەڵیان دەکەن تەنھا بۆ ژنەکانی خۆیان و ژنە کۆیلەکانیان نەبێت ئەوانە لۆمە ناکرێن. واتا ئەوانەی سێکس لەگەل ژنە کۆیلەکانیان دەکەن و دەستدرێژیان دەکەنە سەر ئەمانە لۆمە ناکرێن.

لێرەدا ھیچ گومانێک نامێنێت کە شەریعەتی ئیسلامی کۆیلایەتی حەلال کردووە. لە ئیسلامدا عەورەتی ژنی کۆیلە لە ناوکیەوە تا سەر ئەژنۆیەتی واتا پێویست ناکات سنگی داپۆشێت تەنانەت عومەری کوڕی خەتاب نەیھێشتووە کە ژنە کۆیلەکانی سنگ و مەمکیان داپۆشن بۆ ئەوەی کە لە ژنە ئازادەکان جیا بکرێنەوە. وە لەسەردەمی عەباسی و عوسمانیەکان زۆر جار ژنە کۆیلەکان بە نیمچە ڕووتی یان بەتەواوی ڕووت لە بازارەکانی فرۆشتنی کۆیلە وەستێنراون و کڕین و فرۆشتنیان پێکراوە. قێزەونترین جۆری بە کۆیلەکردنی مرۆڤ لە مێژوودا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی عەباسی و عوسمانیەکان چونکە جگە لە کۆیلە کردنی مرۆڤ زۆرجار پیاوەکانیان دەخەساند و ھەندێک جار بەتەواوی ئەندامی نێرینەی کەسەکەیان دەبڕی بە تایبەتی ئەوانەی کە لە ماڵەکاندا کاریان دەکرد چونکە خاوەنەکانیان دەترسان لەوەی دەست لەگەل خێزانەکانیان تێکەڵ بکەن بۆیە ئەم کۆیلانە دەخەسێنران. ھەندێک لە خەلیفەو دینبازو ڕێبەرانی ئیسلام ھەزاران ژنە کۆیلەیان ھەبووە و تەنانەت مناڵ و ھەرزەکاری کوڕیشیان دەکڕی و دەستدرێژی سێکسیان دەکردنە سەر.
. لە کاتی شەری ناوخۆی سوداندا لە نێوان سالانی ١٩٨٣-٢٠٠٥ مەلاکان و لێژنەی فەتوای سودان فەتوای بەکۆیلە کردنی مەسیحی و غەیرە موسولمانەکان دەدەن و لەئاکامدا زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار مرۆڤی مەسیحی و غەیرە موسولمان دەکرێن بە کۆیلە. لەکاتێکدا مرۆڤی مەسیحی لەسەر بنەمای ئاشتی و خۆشەویستی و بەیەکەوە ژیان پەروەردەکراوە. وە ئایینی مەسیحیش ئاینی ئاشتی و ئازادی و ڕێزگرتنە لە مرۆڤایەتی. بەڵام ئیسڵام باوەڕی بە جیهادی قیتالەو دەڵێت دەبێت بە زەبری شمشێرو فتوحات واتا داگیرکاری دەسەڵاتی ئیسلام بچەسپێنین.
ئەمە پوختەیەک بوو سەبارەت بە ئەو ڕێبەرو مەلایانەی ئیسلام، کە من بە دینبازو بازرگانانی دین تەحریفیان دەکەم. دواتر با بێمە سەر ئەو بەناو سەرکردەو سیاسییانەی کوردستان و عێڕاق کە ئەوانیش بێجگە لە سیاسەتبازو جەللادو خوێنمژ هیچیتر نین. ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت ڕێک بەکۆیلەکردنی مرۆڤە. بەس پێشتر ئیسلام بەجۆرێک مرۆڤی بە کۆیلە دەکردو ئێستاش یەکێتی و پارتی بەجۆرێکیتر چەند ملیۆن مرۆڤێکیان کردووە بە کۆیلە. کۆیلەکانی یەکێتی و پارتی پێیان دەوترێت کۆیلەی مۆدێرن، ئەوانیش چەند گروپێکن، تاقمێکیان ئەو ماستاوچی و بکوژو جەللادانەن کە خۆیان بەتەواوەتی بە دەسەڵاتداران فرۆشتووەو، لەجیاتی خوا سەرکردەکانیان دەپەرستن. ئەوان ئەم شەق وەشێنانەن کە لەخۆپیشاندانەکان مامۆستاو پزیشک و پارێزەران ئەدەنە بەرشەق. ئەوانەن ئەم کەسانەن کە لەهەڵبژاردنەکاندا سندوقەکان پڕ دەکەن لە دەنگی ساختە، ئەوانەن کە بۆ دوو شیش کەبابی چەور ڕۆژنامەنووسێک دەکوژن. جۆرێکیتریان ئەوانەن بەدرێژایی ٣١ ساڵی حوکمی مافیاکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی خەڵکانێکی زۆر بە مەبەست برسی دەکرێن و زەلیل و سەرشۆڕ دەکرێن، ئینجا لەئاخیردا مافیاکانی دەسەڵات موچەیەکی ڕەمزی ئەدەن پێیان و بەم موچەیە هەم دەمیانیان دەبەستن، هەم کردویانن بە کۆیلەیەکی شەرمنۆک. چونکە کەسەکە هیچ حەلێکیتری نییە یان دەبێت کۆیلایەتی مافیاکان قبوڵ بکات یان ژن و مناڵەکانی لەبرسان دەمرن. جۆرێکیتری کۆیلەکانی دەسەڵات، هەندێک لە ڕۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر و کەسایەتییە ناسراوەکانن، کە ئەمانیش بە زەبری پارە دەمیان بەستراوەو بۆیان نیە ڕەخنە بگرن و ئەبێت چاوشۆڕ و قەڵەم شۆڕی دەسەڵات بن. بەناچاریش پیاهەڵدان بەدەسەڵاتێکدا دەکەن، کە خۆیشیان باوەڕیان پێنییە.
ڕاستی من نازانم لەکوێ دەستپێبکەم و باسی کام فەسادی بکەم، دەسەڵاتی کوردستان و هەم عێڕاقیش نمونەیان نییە لە قێزەونی لەدونیادا مەگەر دەسەڵاتی تاڵیبان لەئەوان دڕندەتربێت، ئەگینا نییە.
یەکێتی و پارتی چۆن خەڵکێکی زۆریان کردووە بە کۆیلەی خۆیان ئەوهاش خۆیان بوون بە کۆیلەی دەوڵەتانی دوژمن، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاری سیخوڕی بۆ ئێران دەکات، و وەکو لقێک لەدەزگای ئیتڵاعات و سوپای پاسدارانی ئێران وایە. ئەوەی حوکمڕانی ڕاستەقینەیە لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەوا ئێرانە لەناو بەرگی یەکێتیدا. هەروەها پارتیش بەشێکە لە دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاو ئەوەی لە هەولێرو دهۆک حوکمڕانی حەقیقییە ئەوا تورکیایە لەبەرگی پارتیدا.
لەلایەکیترەوە پارتی و یەکێتی لەڕووکەشدا شەڕی تیرۆر دەکەن و لەژێرەوە بازرگانیان لەگەڵ داعش دەکردو تەنانەت ئەو چەکە قورسانەی لە ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکانیان وەردەگرت وەکو چەکی تانک بڕی میلان، لەژێرەوە بەداعشیان دەفرۆشتەوەو داعشیش بەهەمان چەک هێرشی دەکردە سەر پێشمەرگەو سوپای ئەمریکی.
هەرچەند بڵێم و بنوسم لەکارو کردەوەی قێزەونی یەکێتی و پارتی هەر تەواو نابێت. بەس ئەوەی گرنگە ئەوەیە هەق وایە چیتر ئەم ناعەداڵەتییە قبوڵ نەکرێت. ئاخر دوو چینی زۆر جیاواز لەناو کۆمەڵگادا دروست بوون. چینێک بەرپرسان و ژن و مناڵەکانیان لە بەهەشتدا دەژن و چینێکیش نان نییە بیخۆن. کاتێکیش خەڵکی برسی هاوار دەکات و دەڵێت نان نییە بیخۆین، مناڵە لوسکەڵەکانی دەسەڵات بە غرورییەوە دەڵێن، دەی کە نان نییە، پسکیت بخۆن.
دەسەڵاتی کوردی زۆر بێباکەو ترسی نییە لە ڕوخان، چونکە یەکێتی کوڕی ئێرانەو پارتیش کوڕی تورکیایە، بۆیە ئەو زەمانەتەیان لەم دوو وڵاتە وەرگرتووە کە بیانپارێزن، بۆیە ئاوا چاو قاییمن، بەئاشکرا نەوت و غازی وڵات دەدزن و وڵات تاڵان دەکەن، مافەکانی هاوڵاتیان نادەن، ئازادی تاکەکەسی و ئازادی سیاسیی بوونی نییە، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان نییە، یاسا بوونی نییە، گەورەترین چەتەیی و بەتاڵانبردنی سەروەتی گشتی هەیە، شکاندنی کەڕامەتی مرۆڤ هەیە، کوشتن و ڕفاندن بە دەستی یەکێتی و پارتی هەیە. ئیتر هەرچی قێزەونی هەیە لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی جەللادی بارزانی و تاڵەبانی بوونی هەیە.
ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکم بینی ناو جەرگەی سلێمانییە، بارتەقای سێ لۆری گەورە خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقامەکان کەوتووەو شارەوانی پاکی ناکاتەوە. یانی تەنانەت پاککردنەوەی خاشاک کە ئەرکی حکومەتە نایکات. لەلایەکیترەوە جادەو ڕێگەکان وێرانن، ڕۆژانە دەیان بریندارو گیان لەدەستدان هەیە بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەکان. تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی هاوڵاتیان خۆیان کۆڵانەکانی خۆیان قیڕ دەکەن، ئا ئەمەیە بێشەرمترین و ڕوو ڕەشترین و سەرشۆڕترین حکومەت لەدونیادا.
هەر ئەمڕۆ هەواڵێکیترم بەرچاو کەوت، کە دەڵێت، بەشێک لەو گەڕەکانەی لە هەولێری پایتەختی کوردستان هەتا دوای جەژن بێ ئاو دەبن بریتین لە، هەولێری نوێ، فەرمانبەران، ٥ی حەسارۆک، مامۆستایان، شێخ ئەحمەد، گوڵان، هەڤاڵان، باداوە، زانکۆ، گەڕەکەکانی دەوروبەری شەقامی ٦٠ مەتری، قەڵاتی نوێ، هاوکاری و هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆڕش و جادەی کەرکوک. هەواڵەکە دەڵێت هەموو ئەم ناوچانە هەتاکو دوای جەژن بێئاو دەبن. دەی خۆ ئەم هەموو گەڕەکانە تەواوی هەولێر دەگرێتەوە، بێجگە لە ناوچەی نیشتەجێبونی دەسەڵاتدارە دزو مافیاکان. دەی بەم جۆرە هەولێر دەکەن بە دووبەی ها ؟ کام دوبەی؟ ئەو دوبەیەی دوو پڕیشک باران دەبارێت و شار ژێر لافاو دەکەوێت؟ یان ئەو دوبەیەی دوو حەفتە تەواوی شار بێ ئاو دەبێت؟ یان ئەم دوبەیەی کەس ناوێرێت دەمی بکاتەوە، مەگەر لای دکتۆری ددان نەبێت.




شەڕی ئۆکراین بەرەو کوێ؟… ئاسۆ کمال

ڕۆژی شەممە لە زانکۆی کوین ماری لەندەن دیبەتێک لەسەر شەڕی ئۆکراین لەنێوان ئەلیکس کالینیکۆس و گیلبرت ئەشقەر کە دوو نوسەری کۆمۆنیستن کرا. لە بەشی پشتەوەی وێنەکە دوو کەسەکە دەبینرێ. کۆڕەکە بە شێک لە بەرنامەی مارکسیزمی ٢٠٢٢ ە کە پارتی کرێکاری سۆشیالیست، SWP ڕێکی خستبوو.
دیبەیتەکە لەسەر ئەوەبوو کە شەڕی ئۆکراین بوەستێ و ڕێگە لە ناردنی چەک بگیرێ، وەک ئەلیکس دەیوت، یاخود یارمەتی چەک بۆ ئۆکراین بنێردرێ لەبەر ئەوەی ئیمپریالیزمی ڕوسی بە چەک نەبێت دەست بەرداری شەڕ و داگیرکاری نابێ، وەک گلیبرت دەیوت.
لە دوای دیبەتەکەدا بە گیلبرت م گوت ئەم دۆخە لە چوارچیوەی ئەو دوو دروشمە ئاڵۆزترە.
دەکرێ لەسەر هەڵوێستی کۆمۆنیستەکان و ڕاست و دروستی لێکدانەوەکان قسە بکرێ، بەڵام ئەوەی من هەستم پێکرد لەم دۆخە جیهانیەدا بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی خاوەنی هێزێکی کردەیی نیە کە لەم مەیدانەدا ئەم هەڵوێست و لێکدانەوانە کاریگەری دابنێ، هەروەک چۆن هەڵوێستی بزوتنەوەی ئێمە لەسەرەتای سەدەی بیستدا لەسەر شەڕی جیهانی یەکەم کاریگەری دانا، چ بەبەشداری باڵی ریفورمیستی سۆشیال دیموکراتەکان یان بە دژایەتی باڵی چەپی ئەم بزوتنەوەیە دژی ئەو شەڕە و دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان. ئەمە مەسەلەیەکە کە خۆی لە چەقی ڕوداوە چارەنوس سازەکانی ئێستادا خۆی نیشان دەدا. هەربۆیە دوای ماوەیەکی درێژ لەم شەڕە ئەم دروشمانە نەیانتوانیوە کاریگەریان لەسەر دۆخی شەڕ هەبێ.
دنیای ئێستا دنیای خۆئامادەکردنی زیاترە بۆشەڕی دەوڵەتە زلهێزە سەرمایەداریەکان و ئۆکراین بەشێک لەم خۆئامادەکردنە یاخود خۆگەرم کردنی لایەنەکانێتی. هەربۆیە نە ناردنی چەک بۆ زلنسکی پرۆ ناتۆ چارەنوسی ئەم شەڕە یەکلادەکاتەوە ، وە نە دروشمی نابۆ جەنگ دەتوانێ بە کردەوە ئێستا ئۆکرانیەکان لە دەست داگیرکاری و کوشتاری ڕوسیا ڕزگاربکا.
چونە سەری بودجەی سەربازی زۆربەی دەوڵەتانی ئیمپریالیستی و هاوپەیمانە لۆکاڵیەکانیان و پەرەپێدانی ناتۆ و داگیرکاری ئۆکرانیا و مەترسی سەر تایوان و نائارامی بازاڕی نەوت و گاز و خۆراک، ئەمانە سیمای دەورەیەکی ململانێی سەربازی و میلیتاریزەکردنەوەی جیهانی دوای شکستی نەزمی نوێی ئەمریکا نیشان دەدا.
ڕاستە دژ بەم سیاسەت و شەڕانە دەبێ بە کردەوە ناڕەزایەتیەکان بەڕووی حکومەتە سەرمایەدارەکاندا دەرببڕێ، چ بە دروشمی دژی شەڕ و میلیتاریزەکردنی زیاتردا بێت کە ناتۆ بەدوایەوەیەتی ، یاخود دژ بە داگیرکاری و شەڕی ئیمپریالیستی ڕوسیا لە ئۆکرانیادا بێت، بەڵام بزوتنەوەی جیهانی خەڵکی کرێکار و ژێردەستەی بورژوازی پێویستی بە ڕێنسانس و بوژانەوە و خەبەربونەوەیەکی نوێی ئینتەرناسیونالیستی هەیە کە بتوانێ لە مەیداندا دژ بەم سیستمە سەرمایەداریەی ئەمڕۆ بوەستێتەوە ، کە لە هەرچی کات زیاتر هەڕەشەیەکی ئەتۆمیە بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی….

ئاسۆ کمال




دەربارەى شیعرێک… سروشت نەوزاد

پێشکەش بە سەباح ڕەنجدەر

بە ناوی ونبووی خۆمەوە
هەموو ئەوەی کە دەمکرد جار لە دوای جار
تەنیا باوێشکدان.
تەرمێک پێڵاوەکانی بۆیاغ دەکات و بەسەر جەستەی سارد و سڕیدا باز دەدات
پاش‌ ئەوەی پەلەپیتکەکە ڕوو لە کەللــەی دادەگرێ
دواین زرمەی سامناک گوێیەکانی دەسمن.

زەمین دەلەرزێت

باڵندەی خۆش خوێن، ئەگەر چی لە ناکاو
بە نێو دارستانی وشک هەڵهاتوودا
لە دوێنێیەوە دەردەپەڕێ،
لێ هێلکەی هەڵنەهێنراو
هیچ ئاسەوارێک بە خاکەوە جێ ناهێڵێت،
کاتێک ئەوەی کە بایە بە باوە نایەت،
ئەوەشی کە بایە بە باوە ناڕوات:
بێ لەو درەختەی کە ڕاوەستاوە،
بە خۆیی و تەنانەت لقە ڕووتە درێژەکانی.

زەمین دەلەرزێت

بە دامێنی چیاکەوە
ئاپۆڕەی خەڵک بە ڕاکە ڕاک
وا دەنووێنێ تەرمێک بنێژرێت
منیش لێرەدام
لەم دێرەدا،
وەختێک لە بارەی کێڵگەیەکەوە دەدوێم
کاتێک هەنگەوان بە گۆچانەکەیەوە دەسووڕێتەوە و
ڕەنگە لە بیری بکات
نەختێک چاو لە شانەکان ببڕێت.

زەمین دەلەرزێت

بەلای ڕاستی دەروازەکەوە
ئەگەر چی زیندانییەکان لە نێو قەڵا دێرینەکەدا گۆرانی دەچڕن:
دزەکان/ وشەیەک کە دەرناپەڕێت/ لوولەی تفەنگ بە ناو چاوییەوە و
تەنیا خودی خۆی تاڵان دەکات/ دزەکان…/
یان ئەوانەی لەو دیو پەنجەرەکەوە
بە ڕووی کێڵگە دوورەکانی گوڵەبەڕۆژەدا
لە نێو زیندانی نهێنی خۆیانەوە سەر دەردەهێنن و
هاوار دەکەن:
دەیانەوێت وێنەیان بگرن.
ئەمە ڕووبەرێکە کاتژمێرەکە لە مەچەک دەکات
بە خۆی و چاودێر گەلێک بە بێ زار
کاتێک گەشتی ڕێبواران تێ دەپەڕن و
هەنگاوە گەرمەکانی خۆر دەژمێرن.
دەتوانم لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە بتناسمەوە
تەنانەت بە نهێنی کە دێیتە دەر،
سەرەڕای ئەوەی قەڵاکە وا دەنوێنێت نامەیەکە ئابڵۆقە دراو
ئامبۆلانسەکانیش بەسەر قیرە تەڕەکاندا دەئاژوون
لێ
کاتێک بەفر پروشە دەکات
مێشەکان پیتە وردەکان دەخوێننەوە.

زەمین دەلەرزێت

دەزانم ئەمە وڵاتی منە
خاکێک بە جەستەیەکی ساوایەوە
ڕاکشاو لە ژێر کێوە زەبەلاحەکاندا.
دەزانم ئەمە وڵاتی منە و
بێگومان بست بە بستی
ئەو شەقامەش دەپێوم
ئەگەر چی دوودڵە لەوەی ناو لە خۆی بنێت
بە خۆی و گۆرانییە هەست بزوێنەکانی
کاتێک پیرە پیاوەکە کلێتەکەی لە سەر دەکاو تێ دەپەڕێت،
دەست لە دەستی منداڵێکدا.
گرنگ نییە، ئەوەی کە دێ و لە دایک دەبێ، یاخود دەمرێت گرنگ نییە.
خاکیش بە جەستەیەکی هەمیشەیییەوە
تەنانەت ڕاکشاو لە ژێر کێوە زەبەلاحەکاندا
باڵندەکانیش بەسەر لقی درەختەکانەوە دەخوێنن
وەک ئەوەی بیانەوێت سەرانسەر ستایشی ئەو گەرمییە بکەن
کە لە هاوینەوە دەڕژێت.

زەمین دەلەرزێت

ئەوەش تەنیا ڕووبەرێکە
لە قووڵاییدا تۆڕی ماسیگران سەرلێشێواو.

پاش وشکە ساڵی
ئەمەش تەنیا ڕووبەرێکە
جادووگەران دەپژمن و
ڕووی ڕووبارەکە دەلەرزێنن.

هەتاو پەیمانی خۆی نادۆڕێنێ
ئەمە تەنیا بستە خاکێکە
کە زستانیش دێت
جادووگەران لە دێڕێکدا
لە بەر هەتاوی هەڵدەخەن.

لە ونبوونی زۆرترە لەوەی ناوی بهێنرێت،
با دادەکات، چەشنی سەردێڕێک، ئەو کاتەی
لە ناکاو تەرمەکە لە بەر خۆی دادەکەنێ و
جادووگەرەکە گیرفانە پڕەکانی هەڵدەڕێژێت:

قوتوویەک بۆیاغ و جووتێک پێڵاوی قوڕاوی
گەراجێک وشە، پاسەوانان دەیشارنەوە و
پەککەوتەکان هیچیان بۆ حونجە ناکرێت.
سەبەتە گەلی پڕ لە ئەستێرە
لە نێو بۆدی پیکابێکی نەناسراو
وەختێک بە قاچاغ دەپەڕێتەوە.
دووکانی ڕازاوە بەو کراسانەی
چنراو لە داوی جاڵجاڵۆکە،
بە چاویلکەی تۆز گرتووشەوە
هاتنە ژوورەوە بۆ هەمووان نییە!




حزبی ڕابەری شۆڕش هەیە… حەمید تەقوایی.. وەرگێڕانی لەفارسیەوە: کاوە عومەر

وتاری کردنەوەی حەمید تەقوای لە ٥٥هەمین پلینۆمی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران
پلینۆمەکەمان لە بارودۆخێکی تایبەتدا بەڕێوەدەچێت. ئەو بارودۆخەی کە دەکرێ بڵێین کۆمەڵگای ئێران لە پێناو رزگاربوون لە شەڕی کۆماری ئیسلامی پێکەوە ڕاپەڕیون. ئەگەر تەنها ڕووداوەکانی یەک مانگی ڕابردوو لەبەرچاو بگرین، دەبینیت کە یاخی بوون و ناڕەزایی خەڵک لە زۆرێک لە شارەکان، ناڕەزایەتی بەردەوامی خانەنشینان لە ڕۆژانی یەکشەممەی ناڕەزایەتیدا، و لە هەفتەی کۆتاییدا هەموو ڕۆژێک، گردبوونەوەیەکی گەورەی مامۆستایان لە زیاتر لە ٢٠٠ شاردا، مانگرتنی کرێکارانی نەوت، کرێکارانی کۆمپانیای یەکەیی(شرکتی واحد)، شۆفێری بارهەڵگرەکان و هتد و هتد، ڕۆژانە ڕژاون و هەموو ئەمانە کۆمەڵگایەکی بێ ئۆقرە و زیندوو دەخاتە بەردەم چاومان. کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە وەها دۆخێکدا کۆبونەوەیەکی هەیە، لەم کۆبوونەوەیەشدا، باسێک هەیە لەسەر چۆنیەتی یەکگرتوکردن و ڕێکخستنی خەڵک و ڕابەرایەتی کردنی تێکۆشانەیان لە دڵی ئەم بارودۆخە پڕ ئاڵگۆڕەو، بەسەرکەوتن گەیاندنی.
ئەمڕۆ ئەو پرسیارەی کە بەڕاستی کەوتوەتە بەردەم هەمووان -ئەوەیە کە نەک تەنها بۆ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەڵکو بۆ چالاکوانان و تا ڕادەیەکی زۆر تەنانەت بۆ جەماوەری خەڵک- پرسی ڕابەرایەتیە. هەمووان باسی ئەو ڕاستییە دەکەن کە لاوازی ئێمە نەبوونی ڕابەرایەتییە؛ بۆشایی ڕابەراایەتی هەیە. من دەمەوێت لەم پلینۆمەدا ڕایبگەیەنم کە ئەم ڕابەرایەتییە بوونی هەیە. ئەمە ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێرانە و ئەمە تەنیا ئیدیعایەک نییە. من ئەمە دەڵێم بەپشت بەستن بەو هەموو جووڵانەوە و مانگرتن و ناڕەزایەتی و تێکۆشانانەی کە نەک تەنها لە چەند مانگی ڕابردوودا بەڵکو ساڵانێکە لە دڵی کۆمەڵگەدا دەگوزەرێت. بەپشت بەستن بە دروشمی كۆماری ئیسلامی، پێویستە لەناوببرێت، بەپشت بەستن بە خەباتی خەڵك لەدژی هەژاری و دژ بە گرانی نرخەكان، بەپشت بەستن بە دروشمی مەلاكان، بڕۆن و ون ببن، كە ئەمڕۆ لە شەقامەكاندا دەوترێتەوە، بەپشت بەستن بە دروشمی بمرێ دیکتاتۆر، بمرێ خامنەیی و بمرێ بۆ ڕەئیسی، بۆ بەپشت بەستن بە دروشمی دژ بە نەهامەتی گشتیی وموچەزەبەلاحەکان، ڕەوایەتی ئەو لافیتەی کە مامۆستایانی خەباتکار لە گردبوونەوەکانیاندا لە دژی دابەشبوونی چینایەتی و دژی هەڵاواردنی چینایەتی بەرزی دەکەنەوە ، ڕەوایی دروشمی کەرامەت و بژێوی مافی بێ ئەملاولای ئێمەیە، بەپشت بەستن بەو دروشمە لە ژێر باری چەوسانەوەدا ناژین، شەرمەزاری بۆ ئەم کۆیلایەتییە کە ئەمڕۆ، خانەنشینان لە شەقامەکاندا هاواری دەکەن، بەپشت بەستن بەوتێکۆشانی ژنان لە دژی مەلاکان، دژی حیجاب، و دژی ئاپارتایدی سێکسی، بەپشت بەستن بەو شەڕەی کە هەموو کۆمەڵگا ئەنجامی دەدات لە پێناو ڕزگاربوون لە شەڕی زاڵبوونی دەسەڵاتی ئایین بەسەر حکومەت و یاساکاندا، بەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، و تەنانەت بەسەر ژیانی تایبەتی تاکەکاندا ، بەپشت بەستن بە و داواکارییە بۆ چارەسەر و پەروەردەی بێبەرامبەر کە ئەمڕۆ خانەنشینان و مامۆستایان هاواری دەکەن، و بەپشت بەستن بە دروشمی ئیدارەی شورایی کە کرێکارانی هەفت تەپە هەیانەو ئاڵاکەیان بەرزکردۆتەوە. من لەسەر بنەمای هەموو ئەمانە ڕایدەگەیەنم کە حیزبێکی پێشەنگی شۆڕشی ئێران هەیە. ئەم حیزبە حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییە.
ئەم دروشم و داخوازیانەی کە ئەمڕۆ لە شەقامەکاندا دەوترێتەوە، دروشم و داخوازی حیزبی ئێمەن و ساڵانێکە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیەوە ئەم ئاڵایەمان بەرز کردووەتەوە و خەباتمان کردووە بۆ بەدیهێنانی. ئیدارەی شورایی و بەشێکە لە خواست و ئاواتی ئێمە، کە لە بەرنامەی دونیایەکی باشتردا وەک بناغەکانی حکومەتی سۆسیالیستی کە دەمانەوێت لە ئێران دامەزرێنین، ڕاگەیەندراوە. ئێمە بەردەوام شوراکانمان خستوەتەروو و بانگەشەمان بۆکردوە و پشتگیریمان لێکردووە. ئێمە بەردەوام باسمان لە کۆبوونەوەی گشتی و بزووتنەوەی شورایی کردووە، ئەمڕۆش شورای هاوئاهەنگی سەندیکاکانی مامۆستایان، شورای ٥ هەزار ئەندامی هەفت تەپە، شورای کرێکارانی نەوت، کە کۆبوونەوەی گشتی شکۆدار خۆی لە هێفەشجان بەڕێوە برد، و… بزووتنەوەی کۆبونەوەی گشتی کە لە کۆمەڵگادا پەرەی سەندوە، هەمان ئاڵایان بەدەستەوەیە. لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ تا ئەمڕۆ كۆمەڵگەی ئێران ئازادیی بە شوراکانەوە ناسراو و بە شوراکان پێناسەی كردووە و ئەم حیزبە ڕابەرایەتی شۆڕش دەكات، حیزبی شوراكانە. حیزبێک کە شوراکان بەشێکن لە بەرنامەکەی و بەشێکن لە ئایدیاڵەکەی. ئازادی و ڕزگاری و هەر ناوێک کە بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بخەنە سەر ڕزگاری، لە ڕوانگەی ئێمەوە و لە ڕوانگەی جەماوەری خەڵک و ئەو بەشە پێشکەوتنخوازەی کۆمەڵگا کە هاتووە، هیچ مانایەکی نییە جگە لە ئیدارەی شورایی. ڕزگاری و ئازادی بە بەشداری راستەوخۆی خەڵک لە سیاسەت و کاروباری کۆمەڵایەتی و لە بڕیاردانی شوراکاندا بەدی دێت و ئەم ئاڵایە لە یەکەم ڕۆژەوە لەلایەن حیزبەکەمانەوە هەڵکراوە.
ئێمە نوێنەری ئەو خەباتە بەربڵاوەین کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەدا لەئارادایە. ئەوە حیزبی ئێمەیە کە جیابوونەوەی تەواوەتی ئایین لە حکومەت و لە یاساکان و لە پەروەردە و لە ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکی ڕاگەیاندووە. ئەوە حیزبی ئێمەیە کە ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئایینێکی فەرمیمان ناوێت، کۆماری سۆسیالیستی ئایینی فەرمی نییە.
ئەوە حیزبی ئێمەیە کە ڕای گەیاندووە کە لە قوتابخانەکاندا، لە بەڵگەنامەی لەدایکبوون، لە یاساکان، لە بەڵگەنامەکانی حکومەت، لە ڕیکلامەکانی دامەزراندن و لە هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکاندا ئاماژەکردن بە ئایینی خەڵک قەدەغەیە. وە نابێت هاوڵاتیان تووشی هیچ جۆرە هەڵاوێر و جیاکارییەک بن بە پشتبەستن بە پەیوەندییە ئایینییەکان و بیروباوەڕەکانیان کە لەوانەیە هەیانبێت یان نەیان بێت.
ئەوە حیزبی ئێمەیە کە ڕایگەیاندووە کە لە بنەڕەتدا دژایەتی هەڵاواردنی نەتەوەیی و زوڵم و ستەمی نەتەوەییە، لە دژی دەجەنگێت و داوا دەکات هەمووان بتوانن لە ئێرانێکی ئازاددا، لە کۆمارێکی سۆسیالیستی ئێراندا، وەک هاووڵاتییەکی خاوەن مافی یەکسان بژین.
ئەوە حیزبی ئێمەیە کە ئاڵای خەباتی دژی حیجاب و ئاپارتایدی سێکسی لە هەموو ئاستەکاندا بەرز دەکاتەوە و خوازیاری یەکسانی تەواوی ژن و پیاوە لە ئابووری و سیاسەت و کۆمەڵایەتی و پەیوەندی بنەماڵەیی و لە فەرهەنگ و ئەخلاقدا. ئه‌وه‌ حیزبی ئێمه‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئێراندا ئایین وه‌ک پایه‌کی سه‌ره‌کیی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌بینێت و ده‌یه‌وێت له‌ کۆمه‌ڵگا ڕایماڵێت.
ئەوە حیزبی ئێمەیە کە فەرهەنگی پێشکەوتنخوازی مۆدێرن و هاوچەرخی بۆ هەموو کۆمەڵگای ئێرانی دەوێت. و لەگەڵ هەموو ئەو جیاکارییە دواکەوتووانەی کە لە کولتوری کۆنەپەرستانە و فەرهەنگی ئایینی و کولتوری ناسیۆنالیستی و پیاوسالاریدا هەیە و خاک پەرستی و نیشتمان پەرستی و خوداپەرستی هەیە، بەردەوام و بەردەوام خەباتی کردووە و خەبات دەکات.
بەڵێ پێویستە کۆمەڵگا ڕابەراایەتی خۆی هەڵبژێرێت. ئەم ڕابەرایەتییە تا ئێستا لە ڕاستیدا هەڵنەبژێردراوە، بەڵام حیزبێک هەیە دەتوانێت ئەم کورسییە بەدەست بهێنێت، دەتوانێت بەرەو پێگەی ڕابەرایەتی بەرزبێتەوە و بتوانێت کۆمەڵگا بەرەو ڕزگاری و ئازادی و دادپەروەری و ئاوەدانی بجوڵێنێت. ئامادە و چالاکە.
ئەمڕۆ دەتوانن لە تەلەفزیۆنێکی ٢٤ کاتژمێری لە سێ مانگی دەستکردی ڕاستەوخۆوە چالاکییەکانی حیزب ببینن. بوونی ئەم حیزبە و شوێنەواری ئەم حیزبە لە دروشمەکانی مامۆستایان و کرێکارانی نەوت و کرێکارانی هەفت تەپەدا دەبینن. دەتوانن لە سۆشیال میدیا بوونی ئەو حیزبە ببینن. لەو چالاکییە بەرفراوانەدا کە لە دەرەوەی وڵات بۆ بایکۆتی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدرێن و لەو چالاکییانەی کە دژی ئیسلامی سیاسی ئەنجام دەدرێن، بە ڕوونی بوونی دیار و بەرچاوی حیزب و کادیرەکانی دەبینن، کاریگەریی لەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا هەیە.
حیزبێکی وا شایەنی ڕابەرایەتی شۆڕشی خەڵکە. وەرنە ناو حزبی خۆتان، حزبی کۆمۆنیست کرێکاری.
سوپاس
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢




ئێوە دەڵێن نوێژ کۆڵەگەی ئایینە…! شەماڵ بارەوانی

ئێوە دەڵێن نوێژ کۆڵەگەی ئایینە و کەچی دەستنوێژیش بە تڕێک دەشکێت! شەماڵ بارەوانی

ئیسلامی سیاسی ماوەیەکە بە کچە مۆدێل و پەروەردەی ئیسلامییەوە، گرتوویانە!
کەناڵی(Nrt)، کە هەمیشە لە دژی پارتی و یەکێتی و بە هەمان نەفەس و شێوەی پێشووی کارکردنی( Knn)کەی گۆڕان، کە مەلاکرێکاری فێندەمێنتالیستیان داوەت دەکرد، ئامادەیە کوڕەکەی زەرقاوی و هاوسەرەکەی بەغدایش داوەت کەن، کێشە چییە؟
گرنگ پێی لەو دوو هێزە(پارتی و یەکێتی) بدەین، جا خوام دەکرد وڵات دەبوو بە ئەفگانستان و داعشستان.

هەر لەو سۆنگەیەوە، شەو
خاتوونێکی ئیسلامی سیاسی میوانداریکردبوو، خاتوونێک دەتگووت خوشکەکەی بەغدادیە و هاتبوو کوردایەتی و ڕەسەنایەتی و ئەخلاق و چی و چی بە خەڵک دەفرۆشتەوە و بە کچە مۆدێلەکان دەگووت پێ ڕەوشت و بە تونێکی داعشگەرایانە، داوای دەکرد کومەڵەک ڕێکخراو شتی فێمێنیزمگەراو چی و چی دەربکرێن.

چونکوو بە قەناعەتی ئەو خاتوونە ئیسلامیە سیاسیە داعش بیره، ئەخڵاقی کۆمەڵ تێکدەدەن و شیرازەی خێزان هەڵدەوەشێننەوەو هەڕەشەن بۆ سەر ئایین!

جارێ یەکەم شت دەبێت ئەو خاتوونە باش لەوە دڵنیابێت، کە ئەو وەکوو ئیسلامیەکی سیاسی دواین کەسە باسی کوردایەتی و ڕەسەنایەتی بکات، چونکوو ئیسلامی سیاسی و کوردایەتی کوجا و مەرحەبا.

ئیسلامی سیاسی بۆ ئەوه دروست نەبوون تا دەولەتی کوردیمان بۆ دروست کەن و خزمەتی پڕۆژەی نەتەوەییمان بکەن و ڕۆڵەی کورد فێری کوردایەتی بکەن و منداڵی کورد بە بیرێکی نیشتمانی و هەستێکی نەتەوەیی و سرودی ئەی ڕەقیب پەروەردە بکەن.

ئەسڵەن ئەوان هەر باوەڕیان بەناسیۆنالستبوون و کورد بوون نییە، بیرتانە عەلی باپیر لەبەر مەوتنی مەوتنی ئەنفالچیەکان هەڵساوە، وەلێ بۆ سروودی ئەی ڕەقیبی نەتەوەییمان نا!؟

ئەوان گەڕ ئێستا لە ژێر ئەمری واقیع و هێزی دیفاکتۆدا ئەو ڕیشە موبارەکەی جارانیان تاشیوە و بە ئەقڵیەتێکی کۆنەخوازانەی سەدەکانی ناوەڕاست و بە سیمایەکی مۆێڕنانە باس لە کوردایەتی و ڕەسەنایەتی دەکەن، دڵنیابن خۆڵکردنە چاو تاکتیک و دیفاکتۆ و ناچارییه، خۆ بەرنامەکەیان دیارە چییە و خەریکی چ تەعریبێکی کلتور و فەرهەنگ و جل و بەرگ و ناو ئەقڵیەت و هەموو شتێکی کوردن لە وڵات.

ئینجا مەعلومە، کە ئاو لە کوێ دەکرێتە ئاشی ئایدیۆلۆژیاکەیان و بە ئیعازی کێ دەجوڵێنەوە، ئەزیزم ئەوان بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی و جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەت و تەتبیقکردنی یاساکانی سەربڕین و دەستبڕین و بەردبارانکردنی خەڵک و بە داعشکردنی کۆمەل درووست بوون.

ئەوان بە جەستە لێرە و بە ئەقڵیەت و بیرکردنەوە هێشتا لە سەدەکانی ناوەڕستن و دڵیان بۆ بە غدادی هاوبیر و بن لادنی گۆڕبەگۆڕ لێدەدات، ئەوان ئەجێندای نەیار و پڕۆژەی تەعریب و جاشی بیری عرووبە و جێبەجێکاری پیلانی عەرەبی شۆڤینین، ئەوان شەڕی به وەکالەت و خۆ تڕێن بۆ بەرنامە و ئیدەلۆژیا و کلتور و شتێگەلێک دەکەن، کە نەهیچ پەیوەندی بە کوردەوە هەیه و نە هی کوردیشە.

ئینجا ئەو خاتوونە و هەموو ئیسلامی سیاسی هێندە ڕاسیزم و دەمارگیرن، مردنیان لا خۆشترە لەوەی ناوی زەردەشتیەک ببیستن، یان ئێزدیەک و مەسیحی و جولەکە و کاکەیی و بێ دینێک ببین.

دواتر
ئەوان چاک دەزانن کە نەحکومەت و نەوەزیر و وەزارەتی پەروەردە هیچ شتێکیان لە بەرنامەدانییە بۆ لابردنی ئایین لە خوێندنی قوتابخانەکان، بەڵکو ڕق و ڕاسیزم بوون و دەمارگیربوون و گیڤبوون و شەڕی ئەوان لە دژی ئایین ناسیەکەیە، نەک لابردنی وانەی ئایین(ئیسلامی)، وەلێ وەکو پیشەی هەمیشەییان، زۆر چەواشەکارانە و فێڵبازانە دێنن و عاتیفەی خەڵکێکی سادە لەوح بە مەبەست دەجوڵێنن و گوایە وانەی ئیسلامی لە پەروەردە لادەبرێت.

یەکەمەم، تا حوکومەت بە حوکمەتێکی عەلمانی و بێ دین و دژە خوا پیشان بدەن و خەڵک لە دژی حکومەت هاندەن و کۆمەڵ و وڵات بەرەو داعشبوون ببەن و ئەجێندا و بیر و باوەڕە داعشیەکەی خۆیان لە پەروەردەو هەموو کایەکانی تری کۆمەڵ جێگیربکەن و بە چوار کورسییۆکەی حیز، وەکوو دەوڵەت لەناو دەوڵەت کاربکەن.

دووش، ئەوان جگە لە کومەڵێک قسەی خوڕافی و عاتیفی و، حەکایەتێ ئایینی، هیچ پرۆژەیەکیان نییە بۆ خەڵک و دیاریشە کە چەندین دەیه هەن، نەیان توانیوە قەناعەت بە سەتا پانزەی خەڵکی موسڵمانش بکەن بۆ ئەوەی باوەڕ بە بیرە داعشگەرا و ئەجێندا تەعریبیەکە و ئایدیۆلۆژیا ئیسلامیزم و پەیامە خوڕافیەکەیان بێنن.

ئینجا ئیسلامی سیاسی وەکوو چۆن لە میسر، تونس، مەغریب و سودان تووشی فەشەل هاتن، لێرەش لە هەمان بازنەی فەشەل دا دەژین، بۆیه لە بێ بەرنامەیی و بێ ئیشی، ناچارن بۆ کاتی دەنگدان بە وەها کارێکی فریودەرانە، خۆیان بکەن بە نوێنەری خوداوەند و پاڵەوانی بەرگریکردن لە ئەقیدە و ئیمان و بەهەشت و چی و چی خەڵک، تا دەنگ بەدەست بێنن و لەو فەشەل و قەیرانی کەمی کورسیە ڕزگاریان بێت.

هیوادارم بەڕێز وەزیری پەروەرده، چیتر ڕادەستی ئیسلامی سیاسی نەبێت و کوردستان بەرەو بیری ئیخوانچیەتی و داعشگەرێتی نەبات و، جارێک داستان و فۆلکلۆری دەروێش عەبدی پێ لە پەروەردە لادەبەن و جارێک ئایین ناسی، وەزع وا بڕوات و هێندە بە ئاسانی بۆیان بچێتە سەر، دڵنیابن ڕۆژێک دادێت جێبەجێکردنی حوکمی شەریعەت و تەتبیقکردنی فیقهی ئیسلامی و هەموو بکە و نەکەیەکی دەوڵەتێکی ئیسلامیمان بەسەردا دەسەپێنن.
Shamal Ismael Kareem
ئەو دەوڵەتە ئیسلامیەی کە هەموو بابایەکی ئیسلامیزم و سەلەفیزم خەونی پێوەدەبینێت و شەو ڕۆژ کاری بۆ دەکات.

بۆیە وەکو ڕەوانشاد(سەیدقومەنی)بیرمەندی میسری هاواری دەکرد و دەیگووت:ئەی ئەو دەوڵانەی ڕۆژهەڵات، ئێمە لە میسر زۆر دەرفەتمان بە ئیخوانیزمدا و زۆر موجامەلەمان کردن، ئێستا وا باجەکەی دەدەین، تکایه ئێوە وامەکەن و مەجالیان نەدەن.

بۆیە هیوادارم وەزیری پەروەردە، بە فشاری فلان حزبی فاشیلی ئیسلامی سیاسی و به تەلەفۆنێکی مەلا لەتیفی سەلەفی نەکەوێتە پاڕانەوەو تکاوموجامەلەکردنیان و لێیان نەترسێت و حسابیان بۆ نەکات و

بێت و ببێت بە ئەتاکورێک(ناڵێم بۆ ئایین)بەڵکوو بۆ گیانی ئیسلامی سیاسی و سەلەفیگەراکان و زۆر بوێرانە ئەو پەروەردە ئایینیەیەی کەهەیه(ناڵێم لایببات)، وەلێ دەستکاری بکات، چونکوو پەروەردەیەکە هەربەڕاستێ بە دڵی ئیسلامی سیاسی و لەخزمەتی سیاسەت و ئەجێندای ئیسلامی سیاسی و دۆکترین و ئیدەلۆژیای سەلەفیزم نووسراوە و خزمەت بەوان دەکات.
من وەکو دەرچوویەکی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان. چەندینساڵ، لەقوتابخانە بابەتی ئایین، پۆلەکانی شەش، حەوت، هەشت، نۆ و دەم وتووەتەوە، بێگوومان زۆر شتی تێدایه دژی زانست و پێشکەوتن و پێکەوەژیان و لێبوردەیی و فرەییە، دژی ویژدان و سیکۆلاریم و ئاشتی کۆمەڵایەتییە،

با وەزیری پەروەردە بێت و لایەنە جوان و ڕۆحی و ئیمانی و عرفانیەکەی ئایین بهێڵێەتەوە و ئەو تێکستانە بێنیت کە باس لە سۆز ومیهرەبانی و ژیان دۆستی و مرۆڤایەتی دەکات دابنێت و زەقیان بکاتەوە و

هەرچی بۆنی ترس و توندو تیژیشی لێدێت و پێچەوانەی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە و لەگەڵ یەکسانی جێندری و دیموکراتیەت و پەروەردەیەکی شارستانی و سەردەمی و مەدەنی، یەکناگرێتەوە لایبەرێت.

تا وڵاتمان لە تۆی داعشگەرێتی سەلامەت بێت و نەوەیەکی شارستانی و بیرکراوە و هێمنی نا ئیخوانی و نا سەلەفیگەرا دروست بێت، نەوەیەک باوەڕی بە پێکەوەژیان بێت، ڕاسێزم و توندئاژۆ و دەمارگیر نەبێت، ڕقی لە ئێزدی و کاکەیی و زەردەشتی و مەسیحیەکان نەبێتەوە لەبەر ئەوەین ئایینیان جیاوازه، نەوەیەک بە عەلمانیەت نەڵێ کفر و دیموکراسیەت بە پیلانی خۆرئاوا دانەنێت، نەوەک چیتر ژن نەکوژێت و کلتوری عەرەب بەناوی ئایینیەوە دەرخواردی میلەتی کورد نەدات،نەوەک زانستی خۆش بوێت و ڕێزی مرۆڤایەتی بگرێت و لیبڕاڵانە بیربکاتەوە و باوەڕی بە پلورالیەت و تولەرانس و ژیان دۆستی هەبێت و وشەی کفر لە فەرهەنگی خۆی فڕێ بدات و کوشتنی مرۆڤ لە ژێر هەر ناوێک و بە هەر پاساوێک بێت، پڕۆتستۆ بکات و ڕەتیبکاتەوە.

ئینجا بۆ کچەمۆدێلەکانیش، نازانم بۆئەو ئیسلامگەرایانە هێندە بە کچە مۆدێلەکان قەڵسبوونە و کێچ کەوتووەتە کەوڵیان و حەوسەڵایان نەماوە و وەکو بێ ڕەوشت و سۆزانی و تلیاک خۆر بە خەڵکیان دەناسێن و بە تێکدەری کۆمەل و ئایین و ڕەوشت پێناسەیان دەکەن!

جارێ تۆ لەوەگەڕێ کە بابای ئیسلامی سیاسی ئەو مافەی نییە و حەدیشی نییە و
کۆمەڵیش داعشستان و تەنها، مولکی ئایینێکی دیاریکراو تاپۆکراوی حزبێکی ڕاسیزمی ئیسلامی سیاسی نییە، تاخۆی لە خەڵک و خوا و هەموو شتێک بکات بە؟خاوەن و ئیمزای چۆنە دۆزەخی خەڵکێک بکات و بلیتی بەهەشتیش بەخەڵکێکیتر بفرۆشێتەوە و نازناوی بێ ڕەوشتیش به کچە مۆدێلەکان ببەخشێت و بە دڵی خۆی تەراتێن بە ئازادی مرۆڤەکانەوە بکات و دەست لە ژیانی تایبەتی مرۆڤەکانەوە وەربدات و بڕیار لەسەر مان و نەمان و بوونی خەڵک بدات
و پێمان بڵێت چی ئەخلاقه و چیش بێ ئەخلاقییە.

هەرهێندە بە ئیسلامگەران دەڵێم:
گەورەترین بێ ئەخلاقی ئەوەیە: هاوسەر و خوشک و دایک و کچی خەڵک، بەناوی خودا و شەڕع و ئایینەوە بکەیت بە کەنیزە و کۆیلە و دەستدرێژی سێکسیان بکەیتە سەر و بە حوکمی ئاسمان و کارێکی ڕەواشی دابنێیت و پاساویش بۆ ئەو بێ ئەخلاقیە بێنیتەوە.

ئینجا دەبێ بزانن ئێمەی سیکۆلارست و لیبڕالست، هەرگیز لێتان بێدەنگ نابین و لێناگەڕێین ئێرە بکەن بە داعشتان و چیتان ویست بە دڵی ئێوەبێت و وا بە ساناهی بۆتان بچێتە سەر.

دەبێت باش بزانن، کە ئێرە کوردستانە، نەک داعشستان،
ئێوەی پۆپۆلیست و تاک ڕەهەند و تێڕوانین تۆتالیتار هەمیشە هەوڵدەدەن و دەتانەوێت هەموو دەنگ و ڕەنگ و ڕوانگەکانی تری دەرەوەی بازنەی ئیدەلۆژیا و بیر و باوەڕەکەی خۆتان، تیرۆر بکەن و بخنکێنن و بسڕنەوە.

دەبێ ئیتر فێری ئەلفبێی دیموکراسیەت و ئازادی و مافی مرۆڤ بن و بزانن کە، کۆمەڵی کراو و شارستانی و پێشکەوتوو و مۆدێڕن، بە تەنها شوێنی ئایینێک و مولکی فیکرێک و تاپۆی ئاڕاستەیەک نییە،
بەڵکو چۆن مەعبەد و ئاتەشگا و کلێسا و مزگەوتی تیایە، ئاواش سۆزانیخانە و باڕ و مەلها.
چۆن مرۆڤی ئایینداری تیایه، ئاواش بێ ئایین و ئەتایست و مولحید و گومانگەرا.
چۆن مەلا و واعیزی تیایه، ئاواش کچە مۆدێل و گۆڕانی بێژ و شاجوان و سەکسفرۆش.

سەبارەت بەوەش، بە پێی دۆگم و ئەقیدەی ئێوە گوایە کچە مۆدێل بوونەتە هەڕەشە لە سەر کۆمەڵ و خێزان وئایین،

هەر بەڕاستی خێزان و کۆمەڵ و، ئایینەکەتان هێندە لەرزۆک و لاوازە، بەرگەی دوو کچە مۆدێل نەگرێت و بکەوێت و بڕووخێت!؟

کۆتا قسەم هەر بەو بۆنەیەوە،
بیرمە ساڵی٢٠٠٧بوو، لە هەولێر فەقێ بووم و لە حوجرەی محمەدیه لە مزگەوتی (حاجی قەرۆک) دەمامەوە، هەینیەک لەناو پاسبوونم و دەڕۆشتم بۆ تاری مەلا( مەحمود فەقێ)ئیسلامی سیاسی، لە مزگەوتی(عوسمانی کوڕی عەفان)، لای سایلۆ بوو، نازانم چی گەڕەکێکیان پێدەگووت!

منیش بە حومی فەقێیاتیم، کڵاو جامانایەکی عەلی باپیریانەم کردبووە سەرم،
لەناو پاس پیاوەک هاتە پاڵم و دوای سڵاو چاک و چۆنی گووتی:فەقێیت؟ گووتم بەڵێ.
گووتی ڕوخسەتە پرسیارێکت لێ بکەم؟ وتم فەرموو..

گووتی من هێندەی دەیهێنم و دەیبەم لەوە تێناگەم!
ئێوە دەڵێن نوێژ (عماد الدین) و کۆڵەگەی ئایینە و کەچی دەستنوێژیش بە تڕێک دەشکێت!
ئەوە چۆن دەبێت!؟




(تك، تك تێڕامان)ی رۆژ هەڵەبجەیی و لادانی ئاماژەیی شیعر… لەتیف بێوار

لێکۆڵینەوەی شیعریی

(جان کۆهین) وای دەبینێت کە کرداری وەبەرهێنانی شیعر کردەیەکی دوو لایەنەیە؛ ئەوانیش لادان و نەفییە، واتا شکاندنی بونیات و پاشان بونیاتنانەوەی نوێ تا شیعرییەت بێتەدی، لەسەرەتادا دەلالەتی ئەو لادانە بزرەو لەپاش تێڕامان خوێنەری زیرەك دەیدۆزێتەوە. کەواتە زمانی داهێنەرانە لە شیعردا لادانە لە یاساکانی زمان و بەرەنجام دوو ئاستی جیاوازی مانا دێتە ئاراوە، کاتێك وشە لە ئەرکە بنەڕەتییەکەی لا دەدات بۆ هێنانەدی مانایەکی تری نوێ.
کۆهین وای دەبینێت شاعیران بەم کرداری لادانە هەڵدەستن بە تێكشکاندنی زمانی ئاسایی و پاشانیش بە جۆرێکی تر بنیاتی دەنێنەوە، بە ئاستێکی بەرزتر و رەنگێکی جیاوازتر. هەر ئەمەشە زمانی شیعر لە زمانی رۆژانە جیا دەکاتەوە.
بۆ نموونە گەر ئەم لادانە بگوێزینەوە بۆ ژیانی واقیع ئەوا بە سێنایی دەتوانین بەراوردی بکەین بە نموونەی ئەو کەسەی لە ڕێگایەکی سەرەکی لادەدات بەمەبەستی گەشتنە شوێنی مەبەست، هەرچەندە ئەو لادانە عاەتی و بەربڵاو نییە بەڵام هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی ڕێگای تر، لەم بارەشدا یان کورتبڕانەو جیاواز دەمانگەیەنێتە شوێنی مەبەست، یان دوورمان دەخاتەوەو شکست دەهێنین، بەڵام لە هەردوو باردا ئاشنا دەبین بە شوێنگەلێکی نوێ.

ئێستا با چەند کۆپلەیەك وەك نموونە لە شیعری- تك تك تێڕامان- ی شاعیر نوێخواز رۆژ هەڵەبجەیی وەربگرین و هەردوو دیوەکەی زمانی ئاسایی و زمانی لادانی دەلالی تێدا بدۆزینەوە، پاشان وەکو نموونەی پراکتیکی دایبەزێنین بەسەر ناوەڕۆکی باسەکەماندا:
١- لادانی دەلالی(ئاماژەیی):
له ئه ندێشه ی ئاوا،
داربی هه یه سێبه ر هه ڕاج دەكا!
لە زمانی ئاساییدا درەخت رووەکێکە ناتوانایە لە هەستان بە کردارەکانی مرۆڤ، بەڵام لێرەدا ئەندێشە دەکات و سێبەر هەڕاج دەکات، ئەمەش دادەنرێت بە لادان لە ڕێسای زمان و بەکارهێنانی ئاسایی و رۆژانە، پێش ئەوەی لە پانتایی هزرو لێکدانەوەدا مانایەك وەربگرێت کە سەرەتا دادەنرێت بە نەفیکردن و داماڵینی مانا لەسیاقە گشتییەکەی، بەڵام کاتێك ئەو ئەڵقە بزرە دەدۆزینەوە بە هۆی هونەرەکانی رەوانبێژییەوە وەکو میتافۆڕ و خوازە کە دەمانگەیەنێتەوە مانایەکی نوێ، ئەوسا بڕیار بەسەر ئەوەدا دەدەین کە مەبەست لەم لادانە ئاماژەییە گەیاندنی مەبەستێك بووە کە شاعیر بە هۆیەوە خۆی بواردووە لە بەکارهێنانی شێوازی دەربڕینی راستەوخۆ تا لە ئاستی شیعرییەتی دەقەکە کەم نەبێتەوە.
هەروەها شاعیر لە نموونەیەکی تردا دەنووسێت:
له بیره و ه ری دارچنارا،
قه وز ه هه بووه، گیرفانه كانی
ته ژی كردووه له ئیره یی!
بەهەمان شێوە لە بارە واقیعیەکەی ژیان و دیوی دەرەوەی زماندا ئەمە بە حاڵەتێکی ناگونجاو و مەحاڵ دەژمێردرێت، گوایا کەی چنار بیرەوەریی هەیەو نە قەوزەش گیرفان و ئیرەیی، بەڵکو ئەم لادانە دەمانگەیەنێتەوە ئاستێکی تری باڵای مانا کە ئەوەی لێ دەفامینەوە شاعیر بەم شێوازی دەربڕینی مانادارو دەلالییە توانیویەتی ئەو پەیامە شیعرییە بگەیەنێت کە حاڵەتە بەرزو نزمەکانی مرۆڤ چۆن بەیەك بەراورد بکەین و ئەوە چییە کە دەبێتە هۆی سەرکەشی و یاخود بە پێچەوانەوە کە نەوی بوون و پاشکەفتنە کە (ئیرەیی)ـە.
٢- وێنەی لانەدانی دەلالی شیعر:
وەزیفەی پێنووس لێرەدا ئەوە بووە هەر وێنەی واقیع بگوازێتەوە سەر کاغەز بێ ئەوەی هەستێت بە هیچ گۆڕانکاری و لادانێك لە دۆخە سروشتییەکەی کەرەسەکان خۆیاندا، واتا مەجازو خوازە لێرەدا ناکارا کراوە، ئەوەش بۆ گەیاندنی مانایەکی هاوبەشی نێوان مرۆڤ و باڵندەیە کە لە واقیعدا چۆنە لە خەیاڵدانی شاعیریشدا هەر وایە، کە قەفەزو بەندینخانە هەردووك خاڵی هاوبەشی بەندییە لە نێوان باڵندەو مرۆڤدا کاتێك شاعیر دەڵێت:
كۆیله بوونی باڵنده قه فه سه،
هی مرۆڤیش
به ندیخانه
…..
لە نموونەیەکی تری ئەم دەربڕینە واقیعیەدا کە شێوازێكی ئینتیباعی ریالیزمی لە خۆگرتووە، شاعیر (شاخ) و (بەڕوو) بە هاوکۆلکەو بابەتی نزیکی یەکتری دەهێنێتەوە، کە لە زمانی گشتی و واقیعی جوگرافیشدا هەر وایە، هەروەها (لم) و (بیابان)یش وەك دووانەیەکی هاوپۆل، لێرەدا دەپرسین ئایا ئەمە دیوی دووەمی ( تك) ی ناونیشانەکەیە (تك تك تێڕامان) کە پێچەوانەی ( تك) ی یەکەمەو پێشتر کەمێك لەسەری وەستاین؟ ئەویان بە زمانێکی ناراستەوخۆو ئەمیشیان بە زمانێکی تارادەیەك راشکاو و بێ دەسکاری، بەڵام کاتێك کۆکردنەوەی ئەم نموونانە پێکەوە مانایەکی بەهێز بەرجەستە بکات ئەوە خۆی لە خۆیدا دەچێتە نێو پانتایی داناپەروەریەوەو کار لەسەر دەوڵەمەدند کردنی مەعریفەو یادخستنەوەی وەرگر دەکات، شاعیر دەڵێت:
له ناوشانی شاخدا داربه ڕوو ده ڕوێ،
له هه ناسه ی بیابانیشدا،
لم
تا ئێرە ئەمە کەمێك لێدوان بوو لەسەر هەوڵەکانی خانمە شاعیر رۆژ هەڵەبجەیی کە ناکرێت بەراورد بکرێت بە زۆر دەقی سادەی رۆژانە کە هیچ نوێبوونەوەو مەجازێك لە زمانەکەیاندا نابینرێتەوە، چ جای ئەوەی پەیام و ئایدیای شیعرەکەش ددوبارە بێت و یان بە زەوقی گشتی نەخوات، وەك ئەوەی شاعیرێك لە شیعری – لە نهۆمی سەرەوە-دا دەڵێت:
لە نهۆمی سەرەوە
پیاوێك، پێی دەوترێت: قامچی
یاخود تێڵاو هەندێک جار فیشەک
عەبدوڵڵایە یان محەمەد هەندێک جار ئیبراهیم
زۆر جاریش زۆرینەی پیاوان
ئەم دیدە کۆنە بۆ پیاوسالاریی دەبێت چ نوێبوونەوەو تازەگەریی و داهێنانێكی شیعریی لە خۆ بگرێت؟ لەکاتێکدا وتاری رۆژانەی فیمینستەکان و بەشێك لە دەزگاکانی راگەیاندنە، کە دەکرا شاعیر بە زمانێکی شیعریی پڕ ئیستاتیك و مەجاز ئەو تییمایە ئاڵووێر بکات، وەك ئەو خانمەی لەشیعرێکدا ناونیشانەکەی یەکسان دەکاتەوە بە کۆی ئەم شیعرە کە دەڵێت: ‘کەوتنی جەمەدانی بەرووەکان’.
یاخود ئەوەتا شاعیرێکی تر راستەخۆ باس لە جێهێشتن دەکات بە زمانە دووبارەکەو هیچ ئیزافەیەکی شیعریی ناخاتە سەرو لە دەقی – رۆیشتنی چەقیو-دا دەنووسێت:
ئەوەتا ئەو
درەخت و گوڵانە
بەجێدە هێڵێ و سەفەر دەکات
کە چاندوونی !
ئەو منداڵانە لە ماڵەوە
بەجێدە هێڵێت کە بوونی !
ئەو ژنە بەتەنیا بەجێدە هێڵێت
کە بە هاوبەشی ئەبەدیی
ژیانی هەڵیدەبژێرێت !

پەراوێز:
ئەم شیعرەی خاتوو رۆژ هەڵەبجەیی لەگەڵ هی ئەو دوو خانمەی تردا کە لێرەدا بە نموونە هێنراونەتەوە، لە پاشکۆی (مرواریەکانی شیعر)ی رۆژی شەممە ٢/٧/٢٠٢٢دا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام بە گەڕانەوە بۆ دیوانی (دێڕێك داستان و تاڵێك چۆلەکە)ی رۆژ هەڵەبجەییدا ئەوا دەبینین ئەو ١٤ کۆپلەیە بە دوو شیعری جیاواز بڵاوکراونەتەوەو لێرەدا لەیەك دراون، بۆ ئەم مەبەستە سەیری لاپەڕە ٧٧ و ١٦٣ بکە لە دیوانەکە.
شایانی باسە شاعیر ناونیشانی دیوانی(دێڕێك داستان و تاڵێك چۆلەکە)ی لە ناوەڕۆکی کۆپلەیەکەوە وەرگرتووە لە شیعری (رەنگاورەنگ)ی لاپەڕە ٧٣ دا کە تیایدا دەڵێت:
١٣
لەناو دێڕی دارستاندا مەلە دەکا
شەپۆل دەداتە درەخت
تاڵێك چۆلەکە


ئەوە ماوە بڵێین؛ ئەم دیوانە ساڵی ٢٠٢١ لە چاپخانەی کارۆ – سێمانی چاپ بووە بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشنبیری..




پاڕادۆکسیەت لە کوردوستان و ژیان لە سەرشێوازی پاڕادۆکسی!… حەسەن ڕازانی

پاڕادۆکس بریتیە لە دوو شتی ناکۆک بە یەک یان دژ بە یەک و نامۆ و نەگونجاو لەگەڵ یەکتردا. پاڕادۆکسیەت لە نێو کۆمەڵگادا هێندە زۆرە تەواوی کایەکانی ژیانی نێو کۆمەڵگای گرتۆتەوە. ئەوانەی کە ژیان و گوتارو کردەوەیان بە شێوەیەکی پاڕادۆکسیانە دەبەن بەڕێوە، هێندە زۆرن لە نێو کۆمەڵگادا، بەشی تەواوی کون و قوژبن و کایەیەکی ژیانی نێو کۆمەڵگا دەکەن، هەروەها هێندەش چالاکن کە بە هەموو لایەنەکانی ژیانی نێو کۆمەڵگادا ڕادەگەن.
بوونی پاڕادۆکسیەت و ژیان بە شێوازی پاڕادۆکسیانە هێندە بە زیان بۆ کۆمەڵگا دەشکێتەوە کە : ناهێڵێت متمانە بە یەکترهەبێ، ناهێڵێت سیستەمێکی دادپەروەرانە بۆ کۆمەلگا دابمەزرێنرێت، ناهێڵێت کە ڕاست و ناڕاست لێک جیابکرێتەوە، هەروەها ناهێڵێت بە ئاسانی کە بتوانرێت ڕاستگۆ لە درۆزن جیا بکرێتەوە، یان دیندارێکی لە خوا ترسی ڕاستەقینە لە دینبازێکی سیاسەتباز جیا بکرێتەوە، یان نیشتیمانپەروەرێک لە جاسووس و خۆفرۆش ونۆکەرێکی دوژمنان جیا بکرێتەوە، یاخود چالاکوانێکی مافی مڕۆف لە جەلادێک جیابکرێتەوە، یان ئەنفالچیەک لە مامە ڕیشەکەی گەرمیان جیا بکرێتەوە، یاخود گەندەڵێکی تا سەر ئێسقان لە دەستپاکێک جیا بکرێتەوە…. هتد.. ئیتر لەو بارەوە دەتوانن پارادۆکسیەت و پاڕادۆکسی بژمێرن بە بار ، بە تەغار یان بە هەزار…..
لێردا زۆر بە کورتی هەندێک لە پاڕادۆکسەکانی نێو کۆمەڵگا نیشان دەدەین. ئەمانە تەنها وەک نموونەن و زۆری تریش بوونیان هەیە. ئیتر هەر کەسێک دەتوانێت لە ئەنجامی لێوردبوونەوە لە دەوروبەری خۆی و لە کەسەکان دەتوانێت دەیان نموونەی تر زیاد بکات و بیان خاتە ڕیزەوەو درێژەی پێبدات. ئەوەی من تەنها ڕێچکە شکاندنە بۆ ناسینەوەی پاڕادۆکسەکان… بۆ نموونە :
١- لە بواری دەرهێنان و مامەڵە بە نەوت و گازەوە بۆتە ملیاردلێری وەڵات و ناوجەرگەی زەوی لە بن دەرهێناوەو شاخ و دەشت و دارو دەوەنی لە بنڕا هەڵکەندووەو کەچی لەولاوە خۆشی بە پارێزەری ژینگە دەزانێت.
٢- هەر لە دوای هاتنە سەر کورسی دەسەڵات و بوونی بە فەرمانڕەوا، لە گیرفانێکی بەتاڵەوە بوو بە یەکێک لە هەرێ ملیاردلێرە گەورەکانی جیهان و باسیش لە دەسپاکی دەکات و نیازی ئەوەشی هەیە کە گەندەڵی بنبڕ بکات.
٣- هەرچی بە خوێچێشت بیگاتێ لە دەوری خۆیی و لە سەر کورسی دەسەڵاتی خڕکردوونەتەوەو هیچ کەسێکی تری نەماوە کورسیەکی گەورەو پڕداهاتی بۆ دابین نەکردبێ و کەچی دەشڵێت نابێ خۆخۆیی و مەحسوبیەت و خزم خزمێنە هەبێ.
٤- هەموو ژیانی بەوە بەناوبانگ بوو کە دژی بە بنەماڵەکردنی کورسی فەرمانڕەوایی یە لە پاش خۆی، کەچی هێشتا گیانی لە بەردا مابوو کە بەچکەکانی هەڵیان کوتایە سەر کورسیەکەی.
٥- دەیگوت دژە بنەماڵەم و نابێ خێڵ و قەبیلەو بەرەباب بەسەر نەتەوەدا زاڵ بکرێن، کەچی هەموو ژیانی بۆ ئەوە بوو نەتەوە بکاتە قوربانی نەک هەر خێڵەکەی بەڵک و نەتەوەی کردە قوربانی بەرەبابەکەشی. قسەو شیعاری شتێکەو کردارەکەشی شتێکی ڕێک پێچەوانە. دوو شتی ناکۆک بە یەکن.
٦- هەموو ژیانی بە شاخەوە بۆ ئەوە بوو کە ئەوەی سەدام لە دژی کورد دەیکرد ، ئەوان هەرکە حوکمیان کەوتە دەست پێچەوانەکەی نیشانی خەڵک بدەن، کەچی کە هاتنە سەر کورسی بە ئیعتیڕافی خۆیان گوتیان: ‘ ئێمە کارێکمان بەو میللەتەی خۆمان کرد سەدام نەیتوانی پێی بکات” دوو بۆچوون و دوو کرداری دژە یەکن.
٧- بە بەردەوامی دەیڵێتەوە کە ئەو شانازی بە پێشمەرگە بوونیەوە دەکات ، بەڵام ٣١ ی ئاب لەگەڵ ئەو شانازیە دا نایەتەوە و هەروەها بوونی بارەگاکانی سەربازیی و ئیستیخباڕاتی تورکیا لە نێو خاکی کوردوستانی باشووردا بە تەنیشتی خۆیەوە ئەو پێشمەرگەبوونەی پشتڕاست ناکاتەوە. ئەو کارانەو پێشمەرگەبوون لە گەڵ یەکتر نامۆن و دژە یەکن.
٨-خاوەنی کارێکە کە چەندین کرێکار لەبەردەستی ئەودا دادو فیغانیانە ، کەچی ئەندامێکی بە ڕواڵەت چالاکی نێو حیزبێکی کۆمۆنیستی کرێکاری یە.
٩- هەموو ڕۆژێک لە نێو خۆپیشاندانەکاندا بوونی هەیە کە چالاکوانێکی نێو بەرەنگاری لە مافی ژنان و لایەنگری یەکسانی نێوان ژن و پیاوانە ، کەچی ژنەکەی خۆی لە ماڵەوە نەبێ ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی نە جل لەبەر بکات و نە ڕای هەبێت و نە دەشهێڵێت لە گەڵ نێرینەیەکی نامەحڕەمدا ببینرێت.!!
١٠- ئەندامە لە ڕێکخراوێکی مافی ئاژەڵاندا بەڵام بە شەوانیش پۆلیس و چەکدارەو لە گەڵ تیمێکدایە کە قڕان دەخاتە نێو سەگ و پشییلەی بەرەڵا .
١١- دەڵێت نابێ ژینگە پیس بکرێت و سەری زمان و بنی زمانی پاکو خاوێنی ژینگەیەو پاراستنی سەوزاییە، کەچی یەک داری بچووک لە حەوشەکەیدا هەبوو خێڕا ئەو دارەشی بڕی و شوێنەکەی کردە هۆدەیەک بۆ کرێ و هەر جارێکیش دەڕواتە سەیران یەک کۆڵ عەلاگەو زبڵ لە دوای خۆی بەجێدێڵێت و دەڵێت: “لێی گەڕێ ئەوە ئیشی شارەوانیە”.. ڕۆژ نیە لە پەنجەرەی ماشێنەکەشیەوە بوتڵێک یان قوتووە ساردیەک فڕێنەداتە سەر جادەو دەڵێ: “مام ئەحمەد سبەینێ زوو لای دەبات” ..
١٢- هێندە نوێژو تەراویح دەکا نێوچەوانی نیشانەو چاڵێکی لێ پەیدا بووە وکاتێکیش کە پێی دەڵێن ئەوە نێوچەوانت بە نوێژ وای لێهاتووە؟ لە وەڵام دا دەڵێت” سیماهم فی وجوههم من اثر السجود”، سەری زمان و بنی زمانیش باسی میزان و کێشەو پێوانی دادپەروەرانە دەکات، کەچی تەرازووەکەی سەر دوکانەکەی بۆ فرۆشتنی شتومەک بە لەحیم فێڵی تێداکردووە بە قازانجی خۆی و زەرەری یەک بە یەکەی کڕیارەکان.
١٣- هەزار سوێند و قورئانان دەخوا کە پەیوەندی بە هیچ حیزبێکەوە نییە ، کەچی بۆ زیاتر لە سێ حیزب کاری جاسووسی دەکا بەسەر خەڵکی نا حیزبییەوەو ساڵ نییە بە دەست و ڕاپۆرتی ئەو چەندین کەس تووشی ئەشکەنجە نەبن.
١٤- تەماشا دەکات کە خەڵکێکی زۆر دژی دەسەڵاتە. دەڵێت هەلییەتی با بچم کۆیان بکەمەوە و چەند کورسیەکی پڕداهاتیان پێ وەربگرم لە نێو پەڕلەماندا.!
١٥- دەڵێت گوایە سەرنووسەری ڕۆنامەیەکی بێلایەنە، کەچی بە تایتڵی گەورە و ڕەنگێکی جوان نووسیویەتی: “لە سەر بڕیاری بەڕێز” ……” شەقامی نێوان فولکە گەورەکەو پەیکەرە کەی هەمیشە زیندوو و نەمری باوکی چەوڕێژکرا…”
١٦- لە بەرهاوڕێ ژنەکانی، هاوسەرە داماوەکەی خۆی بە چراو شەدا لێی دەگەڕێت و نایبینێت کەچی لە دژی فرە ژنیش هەمیشە پێنووسەکەی لە سەر کاغەزە.
١٧ – دەڵێت لە لای ئەو لە ئاڵای کوردوستان و پێشمەرگە پیرۆزتر نیە ، کەچی لە ژێر هێزو کورسی ئەو ئاڵایەدا لە دزی و خەیانەتی نیشتیمانی و گەندەڵی و نۆکەری بۆ دوژمنانی ئەو ئاڵایە درێغی نەکردووە.
١٨- دەڵێت هەرگیز تەماشای ژنی نامەحرەم ناکات و سەری زمان و بنی زمانی ئەوەیە کە دەبێ ژنان خۆیان داپۆشن ،کەچی هەموو شوێنە بەناوبانگەکانی شەوانی ژنان لە ناوشار ئاشنان بەو جوامێرە..
١٩- لە مەسەلەی ژمارەی ژن و ژن هێناندا دەڵێت دەبێ سوننەتی پێغەمبەر لەبەر چاو بگیرێت و وە دوا ئەو بکەوین بەڵام کە مەسەلە دێتە سەر زەکات و سەرفترە جولەکەش تای ناکات.
٢٠ خۆیان بە حیزبی چەپ و کۆمۆنیست دەزانن ،کە چی لە ماڵەکانیاندا ڕەسمی شێخ مەحمودو سەعید نەورەسیان بە قەبارەی دوو ٢م بە ٢م هەڵواسیوە.
٢١- درێژی باڵای لە ١٥٠ سم تێناپەڕێت کەچی لە پێشبڕکێی باڵابەرزاندا بینراوە.
٢٢- زمانی دایکی خۆشی بە ڕەوانی نازانێت و توانای یەک لاپەڕەشی نووسین نییە کەچی چەندین کتێب بڵاوبوونەتەوەو ناوی ئەویان لەسەرە.
٢٣- بۆ یەک خولەکیش نایەوێت هەر بۆ پشووش لە بن لادیوارێک دابنیشێت، کەچی مووچەی بندیواری وەردەگرێت..
٢٤- دەتوانێت بچێت بۆ هەرچی وەڵاتی گەورەی جیهانیەو تەراتێنێ لە هەمواندا دەکات و دەشڵێت هەموولا دوژمنی منن. لەولاوە لۆمەی جیهانگیر دەکات کە پێی دەڵێت نۆکەری هەموو دەوڵەتانە. کە چی کە جیهانگیر لێی قەوما یەک دەوڵەت نەیوێرا وەخۆی بگرێت.
ئیتر دەتوانرێت لەو بارەوە درێژە بە ژیانی پاڕادۆکسیەت بدرێت لە نێو کۆمەڵگادا. هەر یەکێک لە ئیمە بەو پێیەی کە ئەزموونمان هەیەو لە دەوروبەرو کەسانی نزیکمانەوە تێفکریوین ، دەتوانین زۆر نموونەی تریش ریز بکەین….

حەسەن ڕازانی
٢٠-٦-٢٠٢٢




قسەوباسی سیمیناری حزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە یەکێتیە کرێکاریەکان… وەرگێڕانی لە فارسیەوە: کاوە عومەر

مەنسوور حکمەت
وەرگێڕانی لە فارسیەوە: کاوە عومەر
ئەم دەقە لە کاسێتەوە وەرگیراوەو نوسراوەتەوە

ڕاستیەکەی پێم وایە لە وتارەکەی هاوڕێ ئەمیردا تەرکیزی سەرەکی باسەکە لەسەر ڕەخنەگرتن لە (ئیکۆنۆمیزم) ئابووریخوازی و سەندیکاگەرایی بووە و تاڕادەیەک هەوڵێک درابوو بۆ جیاکردنەوەی خەباتی ئابووری بۆخۆی و تەنانەت یەکێتی بۆخۆی لە سیاسەتی ترێدیۆنیزم و ئابوورییەوە. بەڵام کاتێک بیرم لە تەواوی باسەکەی بە تێکڕای کردەوە، بینیم لەم باسەدا خەباتی ئابووری تاڕادەیەک ستەمی لێکراوە، منیش بە شەخسیی پێم وایە کە دەبێ لێرەدا باسی خەباتی ئابووری و گرنگییەکەی بکەم. بە تایبەت لە دوا وتارەکانی هاوڕێ ئەمیردا پێم وایە پێگەی ڕاستەقینەی خەباتی ئابووری زۆر کەم بووەوە. جگە لەوەش بە سەرنجدان بەو ئاماژانەی کە بە لادانەکان، لە ئەوانەی ناکۆکن لەگەڵمان، لە رەزمەندەگان ورای کارگەر و لادانەکانیان(انحرافاتەکانیان)، کردوویەتی، پێموایە لادانێکی(انحراف) ڕاستەقینەتر و مەترسیدارتری کەم ڕەنگ کردەوە کە ڕووبەڕووی دەبینەوە.

پێم وایە چەند تێبینییەک پێویستە لەسەر ئەوەی کە ئایا خەباتی ئابووری بەردی یەکەمی وشیاری کرێکارانە یان بەردی یەکەمی خەباتی چینایەتییە؟ بە بڕوای من خەباتی ئابووری یەکەم بەردی وشیاری کرێکارانە. واتە من بەزەحمەتی دەزانم چینی کرێکار بتوانێت بگاتە تێگەیشتنێکی سۆسیالیستی سەربەخۆ لە تێڕوانین بۆ بوونی خۆی وەک فرۆشیارێکی هێزی کار بۆ ئەوەی نەزمێکی نوێ دابمەزرێنێت. پێموایە پرۆسەی پەیوەستبوونی خۆبەخۆی کرێکاران لە هەر جۆرە خەباتێکدا بەو ڕاستییەدا تێدەپەڕێت کە ئەوان پێگەی خۆیان پەی دازانن لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا وەک فرۆشیاری هێزی و ئەو سەپاندن و ناهەقی لێکردنەی کە لەم بابەتەوە بەسەریاندا بەروەڕویان دەبێتەوە.

دووەم: من پێموانییە ئەوە بەڕێکەوت بێت کە سەندیکاگەرایی و ئابووریخوازی پەیوەستن بە خەباتی ئابوورییەوە، کشانەوە لە سیاسەت بە خەباتی ئابوورییەوە دەناسرێتەوە، هەروەها بەڕێکەوت نییە کە بە شێوەیەکی سروشتی سەروکەلەی کرێکارانی پێشەنگ و چالاک زیاتر لە ئابووریدا خەبات دەدۆزرێتەوە، دەکرێت. ئەمەش لەبەرئەوەی بەشداریکردن لە خەباتی ئابووریدا لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی بۆرژوازیەوە ڕەواترە. ئەمەش واتە سروشتییە مرۆڤ بیەوێت شتومەکەکەی خۆی بە نرخێکی زیاتر بفرۆشێت، یان بیەوێت وەک مرۆڤێک مافی ئەوەی هەبێت بیمە و تەندروستی و حەقدەستی زیاتری هەبێت و مەرج نییە دژی ئەو ڕژێمەی ئیستا هەیە بێت و لایەنگری لە ڕوخاندنی بکات . ئەمەش لەلایەن کۆمەڵگەوە قبوڵکراوە، تەنانەت لە فاشیستترین حکومەتەکانیشدا. کاتێک دەڵێی هەموو خەباتێکی ئابووری یەکسەر لەلایەن بۆرژوازییەوە سەرکوت دەکرێت، من دەڵێم لە پلەی یەکەمدا خەباتی کۆمۆنیستی و سۆسیالیستی سەد هێندە خراپتر سەرکوت دەکرێت. هەندێک جار لە فاشیستترین وڵاتەکاندا، ناڕەزایی لەسەر کاتی کارکردن، ناڕەزایەتی لەسەر بیمە، ناڕەزایەتی لەسەر تەندروستی کارگەکە شتێکە کە باشتر تەحەمول دەکرێت لە خەبات، بۆ نموونە بۆ ڕووخاندنی دیکتاتۆرییەک یان هەڵوەشاندنەوەی موڵکی تایبەت. من دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ڕاستە ئەم خەباتە ئابووریەی چینی کرێکار بە خێرایی، لە قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراوی وڵاتێکدا، بەرەو خەباتێکی سیاسی بۆ دەسەڵات دەبات، یان شەڕێک – لە یاخیبوونەوە یان بە ئاگادارییەوە – بۆ دەسەڵات. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە تێڕوانینی گشتی کۆمەڵگای سەرمایەداریدا هەمیشە بوار بۆ خەباتی ئابووری هەیە. ئەگینا چینی کرێکار بە شێوەیەکی سروشتی دوچاری یاخی بوون ئەبێت و بە تەواوی نامێنێت. چونکە خودی بوون و پەیوەندییەکەی بە سەرمایە پەیوەستە بەم خەباتەوە. کەواتە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئەو مەترسیەی کە هەڕەشەمان لێدەکات ئەوە نییە کە ڕەوتێک بێت و نوێنەرایەتی ئابووری و سندیکالیزم بکات لەبەردەمماندا. بەڕاستی مەترسییەکە لەێرەدایە کە ئێمە لە سنووردارکردن لەگەڵ ئابووریخوازی و سندیکالیزمدا چاومان لە خەباتی ئابووریی چینی کرێکار و پێگە مێژووییەکەیەتی بۆ ئەم چینە، و پێگەی هەمیشەییەتی بۆ ئەم چینە، هەروەها پێگە تاکتیکیشی بۆ حزبی کۆمۆنیستی ئێران دابخەین. پێگەی مێژوویی خەباتی ئابوری، بەو مانایەی کە وتم بەشێکە لە هۆشیاری چینی کرێکار و ئەگەر بە دۆخێکی سەرکوتی سیاسی یان دیکتاتۆری کاریگەری لەسەر ئەم پرۆسەیە دابنێین، ئەوا دەگەینە هەمان دەرەنجامی سەیر و سەمەرە وەک هاوڕێ ئەمیر کە دەڵێت: “ئەو کرێکارێکی مامناوەندی ئینگلیزی نییە”. من ئەمە قبوڵ ناکەم. و ئەم یاخیبوونە لە حکومەتی ناوەندی، بەبێ ئەوەی نیشان بدات کە ئەم کرێکارە چ بەدیلێک بەرجەستە دەکات بۆ حکومەتی ناوەندی، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کە ئەم کرێکارە تایبەتە کە لە دژی حکومەتی ناوەندی شۆڕشی کردووە دەتوانێت بە چی فریو بدرێت، خۆی لە خۆیدا دەسکەوتێک نیە، خۆی ئاماژە بە ئاستێکی بەرزتری هۆشیاری ناکات، بە تایبەتی خۆی لە خۆیدا ئاماژە بە ئاستێکی بەرزتری ئەزموون ناکات. نیشاندەری ئەوەیە کەخاوەنی هیچ جۆرە ئەزموونێک نیە.

چینی کرێکاری ئێران بە لاوازییەکی بنەڕەتی لە تێگەیشتنی ئەوەی کە دەبێ یەکبگرن، تایبەتمەندە. ئەمە ئەو تێگەیشتنەیە کە چینی کرێکاری بەریتانی بە شێوەیەکی نەریتی هەیبووە. چینی کرێکاری ئێران بە بونە ئامرازی دەستی لەلایەن حیزبە بۆرژوازیەکانەوە دیاری دەکرێت. چینی کرێکاری بەریتانیا خۆی حیزبێکی بۆرژوازی ڕێکخست. بەڵام ئەگەر بڵێی ئاسانە چینی کرێکاری بەریتانیا بخەیتە ژێر کاریگەری فاشیزمەوە، بخرێتە ژێر کاریگەری کۆنەپەرستی و پارتی لیبراڵ یان یۆرۆکۆمۆنیزم؟ نەخێر، نا، پابەندە بە هەندێک نەریت و داتای ئایدیۆلۆژی لەناو چینەکەی خۆیدا. چینی کرێکاری بەریتانی زیاتر بە ئاگایانە ڕیفۆرمخوازە. چینی کرێکاری ئێران هەمیشە وەک یارییەک لە دەستی موجاهدین و خومەینی و بەرەی نەتەوەیی و حیزبی توودە و هاوشێوەکانی ماوەتەوە. من دەمەوێت بڵێم چینی کرێکاری ئێران بە پێداگری نەکردن لەسەر داخوازییە ئابوورییەکان و نەبوونی عەقڵیەتێکی پێوەندیدار بە داخوازییە ئابوورییە هاوبەشەکانییەوە، لە بنەڕەتدا بنەمای گەشەی پۆپۆلیزم و گەشەی حیزبە بورژوازییە بچووکەکان و لاوازی مێژوویی کۆمۆنیزم بوو لە ئێران.
ئەگەر بە خەیاڵتدا بێت کرێکاری پیشەسازی نەوت تا ئەو ڕادەیە شەڕ بکات کە وەک چینێک – وەک کرێکارێکی پیشەسازی نەوت – و بە کردارێکی ئابووری خۆی – تەنانەت ئەگەر نەیگوت ئەزهەری ئەبێت بڕوات – بە هەمان ڕادە خزمەت بەبزووتنەوەی کۆمۆنیستی دەکرد لەبەرانبەر بزوتنەوە ئیسلامیەکاندا ئەوکاتە تێدەگەیت کە عەقڵیەتی چینایەتی-ئابووری خودی چینی کرێکار چ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاسانکاریکردنی ئەرکی کۆمۆنیستەکان لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنێکدا کە تەنیا دەیەوێت ڕژێمەکان بڕوخێنێت و حکومەتە سەرکوتگەرەکان بکاتە نا ناسەرکوتگەر یان شتێکی دیکە لە فۆرمە ستەمکارەکان. ئەمڕۆ کرێکاری ئێرانی دەتوانێ بە ئاسانی جارێکی دیکە ببێتە ئامرازی ئۆپۆزیسیۆنی غەیرە کۆمۆنیستی و لە شۆڕشی ئێرانیشدا دوبارە دەتوانرێت کە کڵاوی لەسەر بنرێت (واتە فێڵی لێبکرێت وبەلاڕیدا ببرێت. و:وەرگێڕ). چونکە تێگەیشتنێکی ڕوونی لە خەباتی ئابووری خۆی نییە.

خاڵێکی دیکە کە لە مێژوودا تۆمارکراوە ئەوەیە کە خەباتی ئابووری چینی کرێکاریش جۆرێ لە مەحەکدانی کۆمۆنیزمیشە. تۆ پۆڵەندات هەیە؛ دواجار دوای سی ساڵ، چل ساڵ، پەنجا ساڵ، گەیشتینە شوێنێک کە هەندێک هاتوون و گوتوویانە سۆسیالیزم و نەزمی نوێ، هەندێکیشیان وتویانە نانی شەو و کاتژمێری کار. لە ڕووی مێژووییەوە لەمەحەکدانی ئەوەی کە سۆسیالیزم و نەزمە نوێیە لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئایا نان و کاتی کارکردن ئاسانتر دابین دەکرێت یان نا. ئایا ئەو بیرۆکەیەی کە مرۆڤ بەیانیان ماسیگرە و شەوانە نیگارکێشە و پاشنیوەڕۆ ئاسنگەرە، دێتە دی؟ واتە باری ئابووری و بابەتیی و ماددی چینی کرێکار بۆ هەمیشە موڵکی سەرکەوتنی کۆمۆنیستەکانە و پێوەری ڕەوایەتی هەر بیرێکی کرێکارییە. ئەگەر ئەم خەباتە ئابوورییە کەم بکرێتەوە – ئەم داواکارییە ئابوورییانە وەک میحوەرێکی سەرەکی هەبوونی چینایەتی چینی کرێکار – پێموایە دەتوانرێت هەر شتێکی خۆبەخشانەی تێیدا لەقاڵب بدرێت؛ “باشە ئیتر ئەمە حکومەتەکەی تۆیە “، ” ئیترخۆماڵی کرد” یان بۆ نموونە “حکومەت سۆسیالیستیە ئیتر، ” یان “بەرەی دژە فاشیستیە ئیتر”!

پێم وایە ڕادەی پێداگری چینی کرێکار لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییە تایبەتەکانی و داخوازییە ئابوورییە تایبەتەکانی، یارمەتی کۆمۆنیستەکان دەدات نەک حیزبە ڕیفۆرمخوازەکان کە لە ناو بۆرژوازیدا لەگەڵ یەکدا گرەوی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسی لەسەردەکەن. چونکە تەنها ئەوانن کە سیستەمێک بۆ کۆمەڵگا پێشنیار دەکەن کە بتوانێت ئەو داواکاریانە بەدی بهێنێت. و یەکێک لەو هۆکارانەی کە ڕیڤیزیۆنیزم و ڕیفۆرمخوازی لە پارتەکانی دوای کۆمینتردا ئاشکرا کرد، ڕێک ئەم داواکارییە ئابووریانەی چینی کرێکار بوو. پێم وایە ئەم خاڵەش لەم باسەدا کاڵ دەبێتەوە.

بەڵام لە بارەی ئێران خۆیەوە پێموایە ئەوەی هەڕەشەمان لێدەکات دوورکەوتنەوەیە لە چینی کرێکار نەک شوێنکەوتنی چینی کرێکار. من بە هیچ شێوەیەک پێموانییە کە ڕای کارگەر و ڕەزمەندەگان و هتد، خەریکن ڕەوتێکی سندیکالیستی دروست دەکەن کەهێزمان لە ئێمە دەبات. پێم وایە پێچەوانەکەی ڕاستە. ڕای کارگەر و ڕەزمەندەگان و هاوشێوەکانیان جارێکی تر ئەوە نیشان دەدەن کە لە داهاتووی دیموکراسیدا ئەو کرێکارییە و ئێمەش رۆشنبیرین. ئەگەر ئێستا بتەوێت لەوە تێبگەیت کە چ لادانێک هەڕەشە لەپەیوەندی حیزبی کۆمۆنیست لەگەڵ چینی کرێکاردا دەکات، من دەڵێم ئەمە بە هیچ شێوەیەک ئیکۆنۆمیزم و سندیکالیزم نییە، بەڵکو دیسان خۆبەخشی و پۆپۆلیزم و ڕۆشنفکری خوازیە. ئەگەر بە شێوەیەکی واقیعی سەیر بکەیت، دەبینیت کە حیزبی ئێمە کەمتر هەستیارە بەرامبەر بە داخوازییە ئابوورییەکان، بە بوونی بابەتیی چینی کرێکار و بە خەباتی ڕاستەقینەی ڕۆژانەی خۆی. ئەو شوێنەیە کە ئێمە هیچ نازانین. لێرەدایە کە یەک کەس لەڕیزەکانی ئێمەدا خاوەنی بۆچون نیە. لێرەدایە کە ڕۆژنامەکەمان و ڕادیۆکەمان و هتد بەتاڵن. پێم وایە ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی قەیرانی شۆڕشگێڕانەی ئێران، ئەو ڕەوتەی کە دەبێتە هۆی جێهێشتنی چینی کرێکار و دوورکەوتنەوە لە چینی کرێکار، ڕەوتی ئێمەیە نەک ڕەزمەندەگان. ئەمە ئەو ڕیزبەندییە نییە کە ڕەزمەندەگان یان ڕای کارگەر بۆ ئیکۆنۆمیزم لە خۆیانی نیشان دەدەن، من گەرەنتی دەکەم. ئەمە هەوڵی ئەوانە بۆ ڕاکێشانی کرێکاران. ئەوە نییە کە ڕیڤیزۆنیزمی ڕووسیا لەناکاو لە ئێرانی ئابووریناسدا شکست دەهێنێت، واتە پێی وایە دەبێت داواکاری ئابووریی کرێکاران بەدی بهێنرێت، پێی وایە دەبێت بە هێزی خۆی جێبەجێ بکرێت، یان پێی وایە ئەمە ئامانجی بنەڕەتییە! نه‌خێر ئه‌وه‌ وا نیه‌. ڕای کارگەر بەرگری لە داخوازییە ئابوورییەکان و ڕێکخراوە خۆبەخۆکانی کرێکاران دەکات بۆ شکۆمەندکردنیان. بۆ چی؟ بۆ ئەوەی سیاسەت لە سەرەوە پێشبکەوێت و بە تەواوی خۆبەخشانە و غەیرە کرێکار و دژە کرێکاران و دژی هەمان داخوازی ئابووری دوسبەی بباتە پێشەوە. دەیەوێت ببێتەکرێکار. ئەمەش بەشێکە لە پرۆسەی کرێکاری بوونە. پێویستە لەم چوارچێوەیەدا سەیری ئەم دیاردەیە بکرێت. وە ئەمە جۆرێکە لە نیشاندانی هەستیاری ئەم ڕەوتانە بەرامبەر بە کێشەکانی چینی کرێکارخۆی.

کاتێک ئێمە ڕەخنە لەمانە دەگرین، ئەگەر ئەم لایەنە نەبینین و بەناوی ئیکۆنۆمیستەوە لێیان بدەین، پێم وایە ئێمە یاریمان بە دەستیان کردوە. راستە ئایدیاکانیان ئیکۆنۆمیستیە، بەڵام ئەم پڕوپاگەندە ئیکۆنۆمیستیانە خاوەنی ئەو تایبەتمەندیانەیە کە ئەم رێکخراوانە لە چوارچێوەی چینی کرێکاری کۆمەڵگای ئێران نزیک بکاتەوە، شتێک کە ئێمە لێی بێ خەبەرین.
من دەڵێم کاڵکردنەوەی خەباتی ئابووری، لەم خاڵەدا، لاوازبوونی شوێنی خۆی لە تەواوی هۆشیاری چینی كرێكاردا، لاوازبوونی لە پێوەندی لەگەڵ حیزب و كرێكاران و شۆڕشی سۆسیالیستیدا، كە دەرئەنجامەكەی ئەوەیە ئێمە دیسانەوە دەبینەوە بەڕێکخراوی پەیکارو یا ڕەزمەندەگانی سەردەمانی ڕابردوو. ڕێکخراوی بێ پەیوەندی بەچینی کرێکارەوە.

با بەم شێوەیە بیڵێم؛ من دەڵێم خەباتی ئابووری یەکێکە لە پێکهاتەکانی خەباتی چینایەتی. ئەمەش لەلایەن هاوڕێ ئەمیرەوە کەمکرایەوە. راستە لە زۆر شوێن هەوڵی دا حیساباتی خەباتی ئابووری لە حیساباتی ئابووری و هتد جیا بکاتەوە، بەڵام کاتێک گەیشتینە کۆتایی باسەکە، بەو جۆرە جەختکردنەوە و وەستانەوە، پێم وابوو خودی خەباتی ئابووری شکستی دەهێنا. بە بڕوای من نەک هەر ژیانییە، بەڵکو هەڵە نییە بڵێین هەنگاوی یەکەم لە پێکهێنانی چیندایە. هەڵە نییە بڵێین هەنگاوی یەکەم لە وشیاری چیندایە. سنووردارکردنی زۆر توند لەگەڵ ئەمەدا دەتوانێت ئێمە لە بینینی ئەم پرۆسە حەیاتیە دوور بخاتەوە، کە پێموایە گرنگە-نابینم.

لە چوارچێوەی مێژووی راستەقینەی ئێرانیشدا، ئەگەر جارێكی تر ئاوڕ بدەینەوە، دەبینین كە بە شێوەیەكی نەریتی حیزبە چەپەكانی ئێران، لە سەرووی چینی كرێكارەوە، چینی كرێكار وەك “دیموكراتی بەردەوام” بەكاردەهێنن و رێژیم بگۆڕن بۆ رژێمێكی دیكە کە تەواو جیاوازە لە نەریتی کرێکاری , پێی دەوترێت چینی کرێکار یان بە هیچ شێوەیەک نەدا. وەک سیاسەتی چریکی.

ئێمە لە کام سەرەوە لە چینی کرێکار و ئیکۆنۆمیزم نزیک دەبینەوە؟ لینین کاتێک ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبێتەوە، بزووتنەوەی ڕۆشنفکران نییە، بزووتنەوەی کرێکاری ڕووسی هەیە، کە ئیکۆنۆمیستن و لە ئیکۆنۆمیزمدا خەبات دەکەن، هەروەها سۆسیال دیموکراتیشن. واتە جەستەی سۆسیال دیموکراسی لە جەستەی بزووتنەوەی ئیکۆنۆمیسیدا لە ساڵانی١٩٠٥-١٩٠٣ جیاناکرێتەوە. سۆشیال دیموکراسی ڕووسیا وەک بزووتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕووسیا دەستی پێکرد. کۆمۆنیزمی ئێران وەک باڵی چەپی بزووتنەوەی ڕۆشنبیر-لیبراڵ و مەزهەبی-بورژوازی دەستی پێکرد و هیچ ڕیشەیەکی لە خەباتی ئابووریی چینی کرێکار و کەشوهەواکەیدا نییە و هەربۆیە بە شێوەیەکی بێکۆتایی لەم چینە و ڕابەرە پراکتیکییەکانی دابڕاوە.

هێزی مێژوویی حیزبی توودە، ئەکسەریەت و ڕای کارگەر بۆ نزیک بوونەوە لە ڕابەرە عەمەلیەکان، لەبەر ئەوەیە کە ئەوان لەم نەریتەوە، لە نەریتی پۆپۆلیزمەوە دەست پێ ناکەن. ئەوان لە نەریتی ڕووسیاوە دەست پێدەکەن، و ئەو نەریتەی ڕووسیا شوێنێکی زۆر پێناسەکراوی هەیە بۆ خەباتی ئابووری چینی کرێکار. ئەوە: تا ئۆپۆزسیۆن بیت فوتێکە، و کە دەگەیتە دەسەڵات لەژێری بدە! ئەوانیش هەمان شت دەکەن، تێگەیشتنیان ڕوونە. لە کاتێکدا. ئەگەر سەیری مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەیت، بەڕەخنە لە ڕەوتە ڕۆشنفکرو سەرو کرێکاریەکان هاوتووە و نەک وەک ڕەوتێکی ڕادیکاڵ لە ناو خودی بزوتنەوەی کرێکاری و لەناو نەریتی خەباتی ئابوری و سیاسی چینی کرێکاری ئێرانەوە،و درێژەی نەریتی حیزبی کۆمۆنیستی یەکەمی ئێران نییە.- وەک هاوڕێ تاغی دەڵێت- درێژەپێدەری سروشتی و کلاسیک نییە. لە جەمسەرێکی دیکەوە نزیک دەبێتەوە لەو دیاردەیە.

خاڵێکی تری گرنگ کە پێشتر ئاماژەم پێکرد بەڵام نەگەیشتمە ئەنجام ئەوەیە کە خەباتی ئابوری بوارێکە کە چینی کرێکار تیایدا پەروەردە کراوە و لە فۆرمەکانی ڕابەرایەتی کردنی خۆیدا و قسەکردنیش لە بارەی خۆیەوە تێدەگات. جگە لەوەش، بوارێکە کە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا بە شێوەیەکی یاسایی خەبات بکات – هەرچەندە قورس بێت – ئەگەر بوارێک هەبێت کە مرۆڤ بتوانێت وەک کرێکارێک بە شێوەیەکی یاسایی تێیدا خەبات بکات، ئەوە بواری خەباتی ئابوورییە. ئەگینا بەهیچ شێوەیەک لە خەباتی یاسایی دوور بخرێتەوە و ئەویش بچێت و چریک ڕابێنێت و لە شاخەوە بێت و شارەکان بگرێت. بەڵام ئەگەر باس لە تێکەڵکردنی کاری یاسایی و کاری نایاسایی بکەین، دەبێ ئەوە قبوڵ بکەین کە ئەو بوارە یاساییە لە ئێراندا هێشتا خەباتی ئابوورییە، یان خەباتی سەندیکایی یان خەباتی بە ئاراستەی چینێکی دیاریکراوی چینی کرێکار، وەک ژن، شارستانییە یان بەشی گەنجی چینی کرێکار.

حیزبی ئێمە ئەگەر بیەوێت ببێت بە کرێکاری، دەبێت لەم قۆناغەدا بتوانێت کاری یاسایی بکات، ئەگەر بتوانێت کاری یاسایی بکات، ئەوا دەبێت بتوانێت ببێتە پێشەنگی خەباتی ئابووری. من لێرەوە دەمەوێت ئەم خاڵانە بەیەکەوە ببەستمەوە. واتە پەیوەندیمان لەگەڵ كرێكارانی پێشەنگ و پەیوەستبوونمان بە بەشی پێشەنگی چینی كرێكاری ئێران، بۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئەمڕۆی ئێران، دەچێتە چینی كرێكار و هەستیارە بە خەباتی ئابووری ئەو چینە. هاوڕێ ئەمیر لە باسەکەیدا بەسەر ئەم خاڵەدا ڕۆیشت و پێموایە ئەو دەرئەنجامەی مرۆڤ لە کۆتایی باسەکەدا بەدەستی هێنا جارێکی دیکە جەختی لەوە دەکردەوە کە “کرێکاران سیاسین” و هەرکەسێک کە ڕەنگە باسی خەباتی ئابووری بکات، یان بیەوێت ڕێکخراوێکی تایبەت بۆ ڕێکبخات خەباتی ئابووری، لەوانەیە تۆمەتبار بکرێت بە ئیکۆنۆمیزم ئەگەر پێشنیار بکات، یان ڕێکخستنی خەباتی ئابوری وەک پرسێکی بەپەلە بۆ کۆمۆنیستەکانی ئەمڕۆ بزانێت. من پێم وانییە ئەمە ڕاست بێت.

پێم وانییە ناکۆکی ئەوتۆمان هەبێت. پێم وایە هۆکارەکە ئەوەیە کە هاوڕێ ئەمیر ئارگیومێنتەکەی لە مشتومڕدا لەگەڵ ئیکۆنۆمیستەکاندا داڕشتووە. ئەگەر بە بڕوای من تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە بزووتنەوەی کرێکارییەوە هەیە، بنەمای موناقەشەی ئێمە لای خۆبەخش و ڕۆشنبیرانە. راستگۆیانە پێم وانییە لە ئێرانئیکۆنۆمیستمان هەبێت. لەبەر هەمان ئەو هۆکارانەی کە تۆ باست کرد، ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئیکۆنۆمیزمان نییە. هەموو کەسێک بۆ مەبەستێک لەوێیە. هەرکەسێک باسی داواکاری ئابووری دەکات، ئازارێکی دیکەی هەیە. کرێکارێک کە دێت بڵێت هەشت سەعات کارم دەوێت، پێم وانییە پێنج کەس هەبێت، هەمووان سەریان دەبڕدرێت. بەڵام بۆ ئەوەیە کە نواندنی ئیکۆنۆمیزم بکات، لەو ڕوانگەیەوە کە “کرێکار بە شێوەیەکی نەریتی ئابوورییە”، حیزب ناچارە ئابووری بکات بۆ ڕاکێشانی دەسەڵات. من پێموانییە ئابووریناسێکی ڕووسی ساڵانی ١٩٠٦-١٩٠٥یش ئەوەندە ساویلکە نەبوە کە بیر لەوە بکاتەوە کە ئێستا سیاسەت ڕادەستی بۆرژوازی لیبراڵ دەکەم و لە ئێستادا خەبات دەکەم بۆ ئابووریمان. مەبەستی ئەوە بوو کە ئەمە ڕێگایە بۆ هێشتنەوەی کرێکاران، بۆ دزەکردنە ناویان… و ئەوانیش دزەیان کرد. لە شۆڕشدا ١٩١٧ مێنشەڤیەکان گەورەتر و فراوانترن و ڕابەرانی کرێکارییان هەیە، بەلشەڤیکەکان کە ڕەفتارێکی جیاوازیان هەبووە ئەو کاریگەرییەیان نییە. ئەوە بزووتنەوەی کۆمیتەی کارگەکانە کە شوێنپێی بەلشەفیەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کرێکاران و ئەگەرنا مامەڵەکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی ئابوری هەتا ئەو کاتە کۆمەکێکی وەهای بە پەیوەندی بەلشەفیەکان بە چینی کرێکارەوە نەکردوبوو.

ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت ئه‌مڕۆ به‌شی پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئێران ڕابکێشین، ده‌بێ هه‌ستیاریی خۆمان به‌رامبه‌ر خه‌باتی ئابووریی چینی کرێکار و گرنگییه‌که‌ی زیاتر بکه‌ین نه‌ک دابه‌زین. دەرەنجامەکەم ئەوەیە کە ئەم جۆرە فۆرمولاسیۆنە دایدەبەزێنێت.

بەشی دووەمی کاسێتەکە

پێم وایە زنجیرەیەک وتاری وەک تۆ وتت ” سەندیکاکان کۆنەپارێزن” و منیش وتم ” وا نییە” و هتد، ئەمانە ڕەنگە هەر جەوهەری مشتومڕەکە و وردەکارییەکانی کەم ڕەنگ بکەنەوە. من لێرەدا ئەوەندە ناکۆکی نابینم کە یەکێکیان بڵێ خەباتی ئابووری لەبیر بکە و سەندیکاکان کۆنەپەرستن و ئەوی تریان بڵێت نەخێر. پێم وایە باسەکە لە شوێنێکی ترە. مشتومڕەکە لەسەر ئەوەیە کە چۆن جەختی لەسەر دەکرێتەوە. پێم وایە سۆلماز لە باسەکانیدا کەمێک خاڵەکەی ڕوونتر کردۆتەوە و هەوڵی داوە هەمان قسە بکات.

کێشەکە لێرەدایە کاتێک کە پۆپۆلیستەکان بەرەو بزووتنەوەی چینی کرێکار دەڕۆشتن، ڕێک بەو هۆی ئەوەی کە بەهایان بۆ خەباتی ئابووری چینی کرێکاریان دانەدەنا. ئەگەر بەهایان بدایە بە ئایدیایەکی دیاریکراوی ڕێکخراوەیی، بە ڕادەیەکی دیاریکراو لە خۆبەختکردنی ڕێکخراوەیی، بە ڕادەیەک لە تێگەیشتن لە بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکانی چینی کرێکار، ، دەچوونە ناو ئەو گۆڕەپانە، کە ئەو کارەیان نەیاندەکرد.

بزووتنەوەی پۆپۆلیستەکان لەناو چینی کرێکاردا، دەستپێکردنی ڕێکخراوی سیاسی خۆیان بوو لە نێو کرێکاراندا. ئەو ڕەوتەی کە بیر لە خەباتی ئابووری چینی کرێکار دەکاتەوە، دەبێ وەک ڕێسایەک ئەو دیموکراسییە بەکاربهێنێت بۆ بنیاتنانی ڕێکخراوی ناحیزبی، سەندیکای کرێکاری، کە بتوانێت بەرگری لە ئاستی ژیانی چینی کرێکار بکات یان مافەکانی لەو کۆمەڵگایەدا بەرەوباشتری ببات . کەس وای نەکرد. منیش هەروەها وای بۆ دەچم کە پەیکار، ڕەزمەندەگان یان یەکگرتووی شۆڕشگێڕانە(وحدت انقلابی) و هتد، هێندە لەخەمی خەباتی ئابووری چینی کرێکاردا بوون، کە یەکڕیزی کۆمۆنیستی(وەحدت کمونیستی)لە خەمی خەباتی سۆسیالیستیدا بوو.واتە هیچ. واتە تەنها قسەیان لەسەر کرد. چونکە ئەگەر کەسێک بەڕاستی خەمی شتێکی بێت، ئەوا دەست دەکات بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردن و پراکتیزەکردنی. یەکێتی کۆمۆنیستەکان نەسۆسیالیزمەکەیان پراکتیزە دەکرد و نە بە جددی بەدوای بزووتنەوەیەکی کرێکاری بێلایەندا ڕۆیشتن کە لەسەر بنەمای زنجیرەیەک داواکاری ئابووری یان ئابووری-یاساییەوە بوون. ئامانجی سەرەکی کاری ڕێکخراوەیی ڕاکێشانی کرێکاران بوو. ئەمەش وەک سۆلماز گوتوویەتی، ئەوان بە ڕەنگێکی ئیکۆنۆمیستیان پێ دەبەخشێت، چونکە ناچارن بڕۆنە ئەوێ بۆ ئەوەی خێرو قوربانی بدەن بە کرێکاران، ئەمە شوێن کەوتە-ئیسمە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەم ئەم شوێنکەوتە-یسمە ڕەنگدانەوەی تەواوەتی پۆپۆلیزم و سکتاریزمی ئەوانە، و بە هیچ شێوەیەک نرخ دانەنانیان بۆ خەباتی چینی کرێکار- وەک چینی کرێکار لە پێگەی فرۆشیاری کاردا. ئەوان بە هیچ شێوەیەک بەها بۆ ئەو کارە دانانێن و تەنانەت ئەم وشیاریەش بەرز ناکەنەوە.

یەکێک لە ئارگیومێنتەکانی من – کە لە ئارگیومێنتی هاوڕێ ئەمیردا کەم ڕەنگ بوو – ئەوەیە کە وشیاری چینی کرێکار خۆی وەک فرۆشیاری کار پێش هۆشیاری خۆی وەک فەرمانڕەوای کۆمەڵگەی نوێ دەکەوێت و هتد. پێم وایە پێشی دەکەوێت، نەک تەنیا لە ڕووی مێژووییەوە، بەڵکو تەنانەت لە هەموو قۆناغ و سەردەمانێکدا. واتە من ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت کرێکارێک کە لە چەمکی “چین لەناو خۆیدا” تێنەگەیشتبێت، کە “من و ئەو کرێکارەی تر یەک جۆر مرۆڤین”، “من و حەسەن و تەقی یەک جۆر مرۆڤین”. ، کە کرێکاران لەبەردەم بۆرژوازی، لەبەردەم خاوەنکاردا، لەبەردەم دەوڵەتدا، لە جۆرێک، جۆرێک، لە دیاردەیەک تێناگات، بەڵام لە وەرگرتنی حکومەت و ڕووخاندنی خاوەن دارێتی تێبگات، سیاسەتی سۆسیالیستی و جۆرێکی دیاریکراو لە مۆدێلی سۆسیالیزم، لە مارکسیزمە شۆڕشگێڕەکەیەوە تێبگات.

لێرەدا بە بۆچوونی من ئەو سیاسەتەی کە هاوڕێ ئەمیر بەهای پێدەدات – لە بەرامبەر وشیاری خۆبەخۆ و ئابووری چینەکەدا – سیاسەتێکی دیموکراتییە. بەڕاستی باسی لینین لەسەر “چی بکەین؟” ئەوە بوو. لە “چی بکەیندا؟” لینین لەبەرانبەر باسی خەباتی ئابووری، باسی بۆ خەباتی دیموکراسی، خەبات بۆ سیاسەتی دێموکراتیک، بۆ دیموکراسی، مناقەشە دەکات. کەسمان نەبینیوە لە بەرامبەر خەباتی ئابووری و داخوازی ئابووری چینی کرێکاردا بڵێت، ئەوەندە تۆخ مەکەنەوە و بە خەباتی سۆسیالیزمەوە بچەسپێن! ریک لینین لە هەمان “چی بکەیندا؟” ئەم جۆرە خەباتە بە سۆسیالیستی ناودەبات، بە پلەیەک لە کەمتەرخەمی، واتە ئەو خەباتەی کە چینی کرێکار تەنیا بۆ خۆی ئەنجامی دەدات. بە کرێکار دەڵێ تەنها هەر بەم جۆرە خەباتەوە مەچەسپی، بەڵکو خەباتێک کە دەبێ بەشێوەیەکی گشتی بۆ کۆمەڵگا بکەیت، بۆ ڕزگاربوون لە ستەمکاری تزاری ئەنجامی بدەیت ببینیت! باسی ” چی بکەین؟” من بەم شێوەیە لێی تێدەگەم. سروشتییە، چونکە لەو بزووتنەوەیەدا ئەم مەیلە باڵادەستە. ئێمە لەم بزووتنەوەیەدا لە لایەکی ترەوە خەریکین دەرئەکەوین. ئەم چینە کرێکارە جارێکیش لە مێژووی خۆیدا نەیگوتووە کە من چیم دەمەوێت، تەنانەت نەمانتوانیوە سێ ساڵ لەسەر یەک بەدوایدا بگەڕێین. چینی كرێكار نه‌ رێكخراوه‌كه‌ی هه‌بوو، نه‌ حیزبه‌كه‌ی، نه‌ ئه‌و ژینگه‌ سیاسییه‌ی هه‌بووه‌ كه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانرێ بڵێین من وه‌ك كرێكارێك هیچ لە قسەکانم کەم ناکەمەوە- بەلامەوە گرینگ نییه‌ چ حكوومه‌تێك له‌ دەسەڵاتدایە‌.
یەکێک لە کێشەکانی ئەمڕۆی بانگەشەی ئێمە چییە؟ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە ئێمە ئەم مافانەمان دەوێت، ئێستا کە هەر حکومەتێک لە دەسەڵاتدا بێت… کەس لە ئێمەوە لەم شتە تێناگات. هەمووان دەڵێن باشە لە کۆتاییدا هیچ ڕێگەیەکی تر نییە جگە لە ڕووخاندنیان! قسەکردن لەسەر هەشت کاتژمێر کار و چل کاتژمێر لە هەفتەیەکدا یان پارەی بیمە مانای چییە ؟! ئایا دەتوانرێت ئەمانە بەبێ ڕووخاندن وەربگیرێت ؟! هەروەها دەڵێی نەخێر ناتوانرێت یەکسەر وەربگیرێت، ئەویش یەکسەر بەو ئەنجامە دەگا کە ئەو کاتە ئەم بابەتە بەجێ بهێڵە و پابەند بە باسی ڕووخاندنەوە!

من دەڵێم ئەگەر لە بەرامبەر ئەم خەباتە ئابوورییەی چینی کرێکاردا، خەباتی چینایەتی و بەم مانایە خەباتی سیاسی چینی کرێکار بۆ دەسەڵاتی پرۆلیتاریا لەبەرچاو بگرن، ئەوا ئەو دووانە بە هیچ شێوەیەک دژایەتی یەکتر ناکەن، بە هیچ شێوەیەک بێ یەکتر نابن. واتە بۆ من زەحمەتە بیهێنمە پێش چاوم کە چینی کرێکار کە بەگشتی ناتوانێت خۆی وەک فرۆشیاری هێزی کار پێناسە بکات و کەمترین داواکارییەکانی خۆی دەرببڕێت، چۆن بتوانێت ببرێتە شۆڕشێکی سۆسیالیستیەوە. بە بڕوای من ئەم هۆشیارییە لەناو چینی کرێکاری ئێران لەڕادەبەدەر لاوازە. کاتێک ئەمە لەگەڵ چینی کرێکاری بەریتانیا بەراورد دەکەین، دەڵێین “دژە ئیمپریالیزم” کە وشیاری چینایەتی پێنەبەخشین، “دژە ستەم” کە وشیاری چینایەتی پێنەبەخشین.

ئەگەر تەنها بتەوێت بڵێیت هەر وشیاری چینایەتی خۆی، من پێم وایە کرێکاری بەریتانی دەیان هەنگاو لە پێش کرێکاری ئێرانەوەیە. چونکە لانی کەم دەزانێت کە لە کۆمەڵگای ئینگلیزدا جۆرێکی دیاریکراو لە مرۆڤ هەیە، ئەویش ئەوە دەزانێت. بەڵام پێی وایە ئەم جۆرە پیاوە تایبەتە تەنیا دەبێ جۆرە دەستێوەردانێکی دیاریکراو لەم کۆمەڵگایەدا بکات، جا حکومەت بەڕێوەبەرێت یان هەرچییەک بێت. بەڵام لانیكەم دەزانێت كرێكار مەبەستی چییە، دەزانێت كرێكار چییە و كرێكار چۆنە. ئەو دەزانێت لە شوێنێکی دیاریکراودا لەدەست دانی دوو ریاڵ واتای چییە. ئەو دەزانێت هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەم یان ئەو کەسە مانای چییە. پەیوەندی نێوان خۆشگوزەرانی و تەندروستی و مووچەکەی دەزانێت. ئەمانە دەزانێت. ئەو هۆشیارییە چینایەتییەی چینی کرێکاری ئێران لاوازە. لەبەرامبەردا هۆشیاری گشتی-جەماوەری، سیاسی-دیموکراتیکی بەهێزە. من ئەمە قبوڵ دەکەم. با بڵێین بەڵێ و رژێمە پاوانخوازەکان بڕوخێنین. بەڵام چی لە شوێنی ئەو دادەنێیت؟ چینێکە ڕۆژێک دوای ڕووخاندنی ناتوانێت قەڵای خۆی بگرێتەوە و لە ڕووی مێژوویشەوە نەیتوانیوە ئەو کارە بکات. ئەو لە ژێر ئەو وەهمەدایە کە فۆڕمی کار ستەمکارییە، ئەگینا هەموو خەڵکی کۆمەڵگا تێدەگەن کە کرێکار دەبێ باش بێت! ئەو لەوە تێناگات کە وا نییە. چونکە تێڕوانینی ئەو بۆ بۆرژوازی لاوازە، بەهەمان ئاست کە ڕوانینی بۆ چینایەتی بونی خۆی لاوازە.

بۆچی هێشتا بەشێک لە خەباتمان دژی شۆڕشگێڕی ڕوکەشە دژی ڕژێمیەکانە؟ چونکە چینی کرێکار وا بیردەکاتەوە. ئەگەر کرێکارانی شۆڕشگێڕ دژە ڕژێمێکی ڕووکەشیان نیشان نەدابا، باشتر بۆرژوازی دەناسی، ئەگەر تەنیا موجاهیدین شۆڕشێکی ڕووکەشی دژە ڕژێمی هەبوایە، ئێمە کێشەیەکی ئەوتۆمان نەدەبوو. کێشەی ئێمە ئەوەیە کە کرێکارەکە دێتە دەرەوە و سڵاو لە خومەینی دەکات، یان دەچێتە پشت ئۆپۆزیسیۆنی بۆمب هاوێژ.

پێموایە سۆلماز ڕاست دەکات، ئەو حیزبەی کە بەها بە خەباتی ئابووری دەدات، کۆمەڵێک دەزگای فیکری-پراکتیکی بۆ داواکاری ئابووری دەکێشێت. فشار دەخاتە سەرمان و هەرگیز نەمانگوتووە ئەمە کێشەی ئێمە نییە. لەخوارەوە فشار دەخاتە سەر ئێمە، ئێمەش ناتوانین… ئەمە واقیعی حیزبەکەمانە. لەخوارەوە دەڵێت: “بەرژەوەندیی تایبەت”، “یاسای کار”، “پلانەکانی پۆلێنکردنی کار” و ئێمە بێدەنگین. مەگەر کە خۆی لەخوارەوە بنوسێت وئێمەش بیڕازێنینەوە و لەبڵاوکراوەکەماندا بڵاوی بکەینەوە.

پێویستە ئەم حیزبە لەم بارەیەوە نیگەران بێت. ئەگەرنا لەناکاو لە خوارەوەی خۆی دادەبڕێت. با بەم شێوەیە بیڵێم؛ ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت،کرێکارانی بەشی ناوەوەی لە وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی کۆمیتەی ڕێکخستن و ڕابەرایەتیمان دەبێتەوە. بەشی کرێکاران دەڵێت من لەگەڵ کرێکارانم، من تێکەڵەیەکم لەوان، دەمەوێت خەباتیان بکەم بە خەباتێکی سۆسیالیستی، لەکاتێکدا کە ئێوە هیچ سیاسەتێکتان نەبێت،تۆ نازانی کە ئەبێت چۆن بەشوێن شوراکانەوەبم ، ئێوە نازانیت کە ئەبێت بەچ شێوەیەک بەشداری لە خەباتی یاسایی بکەم.ئێوە نازانن کە ئەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەم کە دەیانەوێت سەندیکا پێکبهێنن. هیچ کام لەمانەمان پێ ناڵێین؟ ڕونە کە من بەجێتان دەهێڵم و بە دوای ئەو کەسەدا دەڕۆم کە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.
ئارگومێنتی منیش لێرەدایە. ململانێی ئێمە لەگەڵ هەر ڕەوتێکدا لەسەر ئەو جۆرە وەڵامەیە کە دەتوانین بۆ یەک پرس بیدەینەوە، نەک ئەوەی کە پرسەکانمان جیاواز بن. ئەگەر قبووڵی بکەین کە پرسەکانی خەباتی ئابووری بابەتی ئێمەن، ئەوا ململانێی ئێمە لەگەڵ ئابووری نوێ مانای هەیە. کەواتە سنووردارکردنی ئێمە لەگەڵ ئیکۆنۆمیزمدا پەیوەندی لەسەر ئەوە نییە کە سیاسەت گرنگتر بێت یان ئابووری، بەڵکو پەیوەندی لەسەر ئەوەیە کە ئابووری چۆن گەشە دەکات. ئەوە ئابووری ڕووسیا بوو کە مشتومڕی لەسەر ئەوە دەکرد کە ئایا سیاسەت گرنگترە یان ئابووری. ناکۆکی ئێمە لەگەڵ ئیکۆنۆمیزمی ئێرانیدا ناکرێت لەسەر ئەم بنەمایە بێت. کۆمۆنیزمی ئێرانی، بە پێناسە، بە وتەی ئەمیر خۆشی، زۆر سیاسیشە، واتە ئێمە ئیکۆنۆمیستێکی وەک ئیکۆنۆمیستەکانی ڕووسیامان نییە. ناکۆکیی ئێمە لەگەڵ ئابوریناسە ئێرانییەکاندایە، لەگەڵ ڕای کارگەر و ڕەزمەندەگاندایە و هتد، بە تەواوی لەسەر ئەوەیە کە بەڕاستی دەبێ چ جۆرە ڕێکخراوێکی ناحزبی بنیات بنرێت و دەست بر کاری بنیات نانی بکرێت. هەرئەو بەهایەی کە بە خەباتی ئابووری یان خۆبەخۆی دەدەن ناتوانێت بە باشی سنوری ئێمە بکێشێت. من مەبەستم ئەوە نییە چاوم دابخەم لەسەر ئەو ڕواڵەتی دەرکەوتوی – نەک تەنها فۆرمەکە، بەڵکو لە ناوەڕۆکی ئابووریناسانەی کارەکانیان لە چینی کرێکاردا – و بڵێم گرنگ نییە. من ئەمە بە تەواوی قبوڵ دەکەم. بەڵام دەمەوێت بڵێم کە هێشتا ئەمە وەڵامێکی تەواو نییە. واتە لێدانی ئەمەی کە، ئەم قسانەی تۆ بەبەرانبەر بە “چی بکرێت؟” بە تەواوەتی ئیکۆنۆمیستیە، دەردێک چارەسەر ناکات. لایەکەی تریش دەڵێ باش بڕۆ ڕای خۆت بڵێ، ئێستا کە ڕابەرە پراکتیکەکان لەبیری ئەم قسانەی مندان. تا دەتەوێت نەفرەت لە ئیکۆنۆمیست بکە! نەمن بەئەمە ئەڵێم ئیکۆنۆمیزم، نە ئەویش کەسەرۆکی کرێکارە چالاکەکانی ناو پیشەسازی چاپەمەنیە! بەئێمە دەڵێن پرۆلیتاریا، پێت دەڵێین ڕۆشنبیری ناو چین! ناونیشانێک کە بە تۆوە دەلکێت. بە بڕوای من ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارەمان لەبەردەستدا نەبێت، ئەو ناونیشانە بە ئێمەوە دەلکێت.

لێرەدا باسێک لەسەر سروشتی کۆنەپەرستانە یان ناکۆنەپەرستانەی یەکێتییەکان کرا، کە پێموایە لە هەردوولا هەڵەیە. ئارگومێنتێک دەڵێت کۆنەپەرستانەیە و ئەوی دیکەشیان دەڵێت بەهیچ شێوەیەک کۆنەپەرستانە نییە. پێم وایە لە زۆر شوێنیشدا کۆنەپەرستانەیە. تەنانەت ئەو بزووتنەوەی سەندیکاییانەی زەردیش نین کۆنەپەرستانەیە.لەڕاستیدا ئەوە بەندە بەوەوەی کە لەگەڵ کام پراکتیکی کۆمەڵایەتی هەر ئیستا بەراوردی دەکەیت.. ئەگەر کەسێک بزوتنەوەی سەندیکایی لە بەریتانیا بە کۆنەپەرست ناودەبات، من دەڵێم قسەی بێمانا دەکەیت. چونکە ئەبێ بڵێی کاتێک ئەم دارە لە چینی کرێکار وەردەگریت کام دارەت خستە ژێر قۆڵی؟ دەبێت بزانین بزووتنەوەی سەندیکایی لە بەرانبەر کام بزووتنەوەی تری چینی کرێکاردابون بەخۆی دەبەخشێت؟ بزووتنەوەی سەندیکایی لە بەریتانیا، لەبەرانبەر هیچ بزووتنەوەیەکی دیکەدایە، خۆی پێک دەهێنێت. کەواتە هەرکەسێک هاتبێت بۆ دیموکراتیزەکردنی سەندیکاکە – ئێستا لە نۆتینگام زۆر کەسی دیکە سەندیکایان پێکهێناوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە کە سەندیکای کانگەرەکان دیموکراتی نییە – لەسەر هێڵی مارگریت تاچەرە. منیش دەڵێم سەندیکاکان دیموکراسی نین. بەڵام بەڕاستی کاتێک ئێوە هیچ یەکێتییەکی دیموکراتی شۆڕشگێڕ دروست ناکەن، کاتێک بزووتنەوەی کۆمۆنیستی هیچ سەرکردایەتییەکی دیموکراسی-ئابووری بەسەر چینی کرێکاردا ناسەپێنێت، خودی خەبات دژی سەندیکاکان تا ئەمڕۆ لەسەر خاڵی “دیموکراسی ئەمڕۆ واتە تاچەریزم”ە.ئەمەویت بڵێم مرۆڤ ئەبێت هەمیشە بزانێت کە لە بەرامبەر چ پراکتیکێکدا کە بەڕاستی بوونی هەیە، بەراوردی دیاردەیەک بە ناوی کۆنەپەرستانە و دژە شۆڕش و هتد، وە دەکات؟ ئەگەر بمانەوێت هەربەو شێوەیە قسەکانیشی بکەین، واتە لەسەر بنەمای تیۆری و ئەوەی کە مرۆڤە پرەنسیپدارەکان دەبێ چی بیڵێن، زۆر شت کۆنەپەرستانەن. لەوانەش هەموو بزووتنەوەکانی ئەفریقای باشوور، بە تەواوی کۆنەپەرستانەیە. هەموو بزووتنەوەی ئێرلەندا کۆنەپەرستانەیە. هەموو بزووتنەوە سەندیکاییەکان لە بەریتانیا لەم حسابەوە کۆنەپەرستانەیە. ئەی ناسیۆنالیزم کۆنەپەرست نییە؟ ناسیۆنالیزم، هەروەها لە ئینگلتەرا؟ ئەو یەکێتیانە ناسیۆنالیزمی تەواویان هەیە. ئایا ڕیفۆرمخوازی و پەرلەمانتاریزمیش دیاردەی کۆنەپەرستانە نین؟ ئەوانیش ئەمانەیان هەیە.

بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەگەر کۆنەپەرست و دژە کۆنەپەرست و شۆڕش و دژە شۆڕش لەسەر بنەمای فۆرمولەکردنی ئامانجی چینەکان لە ئاستێکی دیاریکراوی ناو کۆمەڵگادا لەبەرچاو بگرین و ئەم چینانە و ڕیزبەندی چینایەتی لە پشت ئەم فۆرمولاسیۆنانەوە نەبینین، ڕوبەڕوی کێشەی زۆر دەبینەوە. بۆ نموونە خودی شۆڕشی ئێران بە فۆرمولەی “دەبێ حکوومەتی ئیسلامی دابمەزرێت” دەبێتە بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانە.

من دەڵێم بەو پێیەی ئەو فۆرمولەکردنە کۆنەپەرستانەیە، یان لانی کەم شۆڕشگێڕانە، ناشۆڕشگێڕانە، ڕیفۆرمخوازی، پەرلەمانتاریستی، تاکە فۆڕمی ناڕەزایەتی چینی ئێمەیە، چیتر پێموانییە بتوانرێت پێی بڵێین کۆنەپەرستانە. تەنها ئەوەی کە دەتوانرێت لەبارەی چەپی ئەوروپاوە بگوترێ ئەوەیە کە رێبازی ئەم سیستەمە رێگەی پێدەدات وەک تاکە فۆڕمی ناڕەزایەتی چینی کرێکار لە ئەوروپا بمێنێتەوە. ئەگەرنا دەتوانین بڵێین، نەخێر بۆ، سەندیکاکان، و بۆ نموونە بەڵێ بۆ بزووتنەوەی کۆبونەوەی گشتی، یان بەڵێ بۆ بزووتنەوەی سەرۆکی بەشەکان. بەڵام ناتوانین قسەیەکی وا بکەین.

لە ئێراندا ئەگەر بتوانین بزووتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و بزووتنەوەی شورایی پەروەردە بکەین، دەتوانین بە ڕوونی بڵێین کە بزووتنەوەی سەندیکایی کۆنەپەرستانەیە – ئەگەر ئەوەمان کردبێت. واتە ئەگەر هەر لەو ساتەدا کە بزووتنەوەی کۆبونەوەی گشتی لە ئێران دادەمەزرێت، کرێکاران لە کۆبونەوەی گشتیدا دیموکراسی راستەوخۆ مومارەسە بکەن، هەر لەو کاتەدا کە سەرانی ئەم بزووتنەوەیە کۆبونەوەی گشتییان هەیە، ئەوا لە ئاستی سەرتاسەیدا شورایەک پێکدەهێنن و هەڵوێستی سیاسی وەردەگرن، و بەتەنها گرنگی بە ئابووری نادەن و خۆیان بە حیزبەکانەوە دەبەستنەوە و کار دەکەن.لەم دۆخەدا کەسێک دێت و دەڵێت دەمەوێت سەندیکای کرێکارانی قوماش لە تاران دەست پێبکات. ئێمە دەڵێین ئەوەی تۆ دەتەوێت بیکەیت کۆنەپەرسانەیە پیاوی حسابزان!

بە بۆچوونی من یەکێتییەک ناتوانرێت تەنیا لەسەر بنەمای فۆرمەکەی یان پێناسە کلاسیکییەکەی حوکمی کۆنەپەرست بونی یان کۆنەپەرست نەبونی بەسەردا بسەپێنیت. بەڕای من لە دوا باسی هاوڕێ ئەمیردا ئەم دیوەی باسەکە ئێستا لاواز دێتە بەرچاو. ئەمە وەڵامی بزووتنەوەکەیە. دەتوانرێت بەم بنەمایە بە بەهەندێک سەندیکا بوترێت کۆنەپەرستانە، لەنێویاندا بزووتنەوەی سەندیکایی لە ئەمریکای ئەمڕۆدا.
واتە بزووتنەوەی سەندیکای ئەمریکی بە بەراورد بە بزووتنەوەی دژە جەنگی ڤێتنام، هێزێکی کۆنەپەرستە. بزووتنەوەی سەندیکایی لە ئەمریکا لە ئێستادا بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانە-چەتەییە بە بەراورد بە هەر بزووتنەوەیەکی دیکەی مافی مرۆڤ. بەڵام لە ئینگلتەرا ئەمە وا نییە، لە فەرەنسا کەمترە. بزووتنەوەی سەندیکایی لە پۆڵەندا، بە بڕوای من، بە هیچ شێوەیەک کۆنەپەرستانە نییە، لە کاتێکدا تەواوی فۆرمولەکردنی ئامانجەکانی، کۆنەپەرستانەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی لە پۆڵەندا ڕوویدا.

بۆچی ئەمە دەڵێم؟ چونکە تاکە فۆڕمی مومکین لە تیۆری ناڕەزایەتی چینایەتی ئێمەیە. ناتوانم بە سادەیی بەم شتە بڵێم کاردانەوە. بەڵام ئەگەر فۆرمێکی تر هەبێت و بتوانیت نیشانی بدەیت کە ئەم فۆرمی دەرکەوتنە لەبەرانبەر ئەو فۆڕمەدایەلە دەرکەوتن، بەدیلی یەکترن، ئەوا بە ڕوونی، تەنانەت ئەگەر زەردیش نەبێت و زوباتۆڤ [Zubatov] و هێڵی پێنجەمیش نەبێت [1]. و ئەگەر زۆر نیاز پاکیش بێت، ڕاشکاوانە بڵێم، بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانەیە لەلایەن بۆرژوازییەوە، کە لە ڕاستیدا، لەو سەردەمانەدایەکسەر لەلایەن بۆرژوازییەوە پشتگیری دەکرێت.

بە هەر حاڵ من جیاوازییەکی ئەوتۆ لەگەڵ ئارگیومێنتی هاوڕێ ئەمیر نابینم، هەروەها وەک هاوڕێ ڕەزا ئەو ئارگیومێنتە ناخەمە دۆخی جەمسەرگیریەوە بۆ ئەوەی بانگەشەی ئەوە بکەم کە بۆ نموونە هێرش کراوەتە سەر داواکارییە ئابوورییەکانی چینی کرێکار ، یان پێویستیی کارکردن لەناو بزووتنەوەی چینی کرێکاردا هێرشی کراوەتە سەر، یان هێرش کراوەتە سەرگرنگی داواکارییەکانی کرێکاران. بەڵام هەر فۆرمولەکردنێکی باسی ئێمە لەبارەی ڕێکخراوە ناحزبییەکانەوە، لەبەرانبەر ئیکۆنۆمیزم، بە شێوەیەکی سروشتی ئێمە لە تەنیشت ڕەوتگەلێکەوە دادەنێت کە زۆر دوورن لە چینی کرێکار و جیا لە چینی کرێکار. بەڕاستی لەم قۆناغەدا هەر باسێکی هەمەلایەنەی ڕێکخراوە ناحزبیەکان دەبێ بمان خاتەکەناری ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت چینی کرێکار بە شێوەی ناحزبی ڕێکبخەن نەک بە پێچەوانەوە. دەرئەنجامی گشتی من لە باسەکە – ئەو باسەی کە هاوڕێ ئەمیر لێرەدا پێشکەشی کرد نەک لە ڕۆژنامەدا – ئەوە بوو کە باش بوو بێدەنگ بین لەوەی کە ئێمە لەبارەی شوراو هتد چی دەیڵێین، سەرەڕای ئەوەش لە شکست پێهێنانی خەباتی تریدیۆنیدا،شتێکی لە بابەتەکە بەجێ نەهێشتوە . ئارگومێنتی من ئەوەیە کە بەڕاستی ئەم مەترسییە زۆر زیاتر هەڕەشەمان لێدەکات.

با خاڵێکی تریش بڵێم؛ بە بڕوای من جەختکردنەوە لەسەر پێویستی کاری ناحزبی لە نێو کرێکاراندا نابێت لە باتالیاوە[٢] وەربگیرێت، مەگەر بمانەوێت بە تایبەتی چوارچێوەی ئەوروپی لەبەرچاو بگرین. بۆ ئەمە دەڵێم؟ چونکە باتالیا لە ڕوانگەی بزووتنەوەیەکی پۆپۆلیستی-دیموکراسیەوە نییە کە بزووتنەوەی سەندیکا ڕەت بکاتەوە. بەڵکو ئەوە بەرنامەی لانی زۆرەکەیەتی کە بزووتنەوەی سەندیکای کرێکاری ڕەتدەکاتەوە. لە “چی بکەین؟ لینین لە بەرانبەر بزووتنەوەی تایبەتی تری کرێکاریدا ، ئامانجەکانی بەرنامەی لانی کەمی وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی چینەکە دادەنێت و ئەوەش ئەوەیە کە لەلایەن بزوتنەوەی فیداییەکان و هێڵی سێهەم و هتد، لە بەرانبەر بزووتنەوەی چیندا. گشتێنراوە واتە دووری بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە ئێران لە بزووتنەوەی کرێکاری لەبەر ئەوە نییە کە زۆر سۆسیالیستییە، ئەوەندە سۆسیالیستە کە نایەوێت ئەم کارانە بکات. بە هۆی ئەوپەڕی دژە دیکتاتۆر بونەوە بزووتنەوەی گشتی-دیموکراتیکەوەیە کە بەها بە یەکگرتوویی ناوخۆیی چینی کرێکار نادات و ئەمەش ئەرکی ئێمە قورستر دەکات.

ئەگەر بتەوێت لەگەڵ خودی باتالیا موناقەشە بکەیت، دیبەیتەکە لەسەر بەشداربوون، لەسەر پراکتیکییەتی ڕێکخستنی حیزبی دەبێت. ئەگەر مشتومڕ لەگەڵ پۆپۆلیزمی ئێرانی بە تەواوی لەسەر بزووتنەوەی تێکڕایی و شوناسی سەربەخۆی چینی کرێکار بێت. پێدەچێت ئەمە ئاستێکی دیکەی ئەبستراکت بێت. پێم وایە ئەمە مەترسییەکە کە تا ئێستاش هەڕەشەمان لێدەکات.

ڕەنگە لە ئێمەوە تێبگەین کە حزبی کۆمۆنیست سەردەمێک چووە لای چینی کرێکار، ئێستا کە شۆڕش ڕوویداوە، بە هێزی ڕێکخراوەیی خۆی دەچێتە لای هەمووان. ڕوونە لەو سەردەمەدا نابێت بکەوێتە ئەو پێگەی ئیکۆنۆمیزمە کە لەو قۆناغەدا پاشکۆی پۆپۆلیزمە. لە هەمان کاتدا نابێت بکەوێتە پلەیەک لە نا پێویستیی چینی کرێکار و دەربڕینی ناحیزبی و جەماوەرەکەی لە خەباتدا.

————–

[١] “هێڵی پێنج” – مەیلی “کرێکار-کرێکار” بە تایبەت مەندی دەرکەوتووی گاڵتەجاڕی ڕۆشنبیر ، سووکایەتی تیۆری و ڕێزلێنانی دەستی قڵیشاو ناسرابوو، بە “هێڵی پێنجەم” ناسرابوو.

[٢] تا ئێستا نەمانتوانیوە هیچ زانیارییەکی دیاریکراو لەسەر باتالیا بەدەست بهێنین کە لەم باسەدا چەند جارێک باسی لێوە کراوە. ئەگەر شتێکتان لەبارەی باتالیاوە دەزانن، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.

ئەم بابەتە لەبنەڕەدا زارەکیە. ئەم دەقە لە فایلێکی دەنگییەوە لەلایەن دێنیس ئازادەوە نووسراوە و لەلایەن بەرپرسی سایتی ئەرشیفی گشتی بەرهەمەکانی مەنسوور حکمەتەوە دەستکاری کراوە. ئەم سیمینارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٥ بەڕێوەچوو.




وەڵام لە نامەی چاوەڕوانی جه‌لالی میرزا كه‌ریم…

((مناڵێکی لە خەم ڕەخسیو…
بە خوێنی نۆ ساڵی ئازارمان گۆشکراو
بە (بارزان)، بە (کوردە)، بە (شۆڕش) ناونراو
بەڵام ھێشتا باوکنەدیو
پرسیار… لە گەروودا تەزیو
وەڵام… لە چاوی ناو دەرگای خەویا گریو))
-کام ڕێ؟ کام کاروانی ئازارمان تۆی ھێنا
کام ھەواڵی؟ پرسەی مەرگی پێشمەرگەکانمان تۆی ھێنا
ڕێگا! ھاتیت! چیت بۆ ھانین؟
پەڵە! ھاتیت! چیت بۆ چانین؟
((گوڵاڵەی دەنگ…
لە شەپۆلی دووکەڵا چاوی ھەڵھێنا
سێبەری ڕەنگ…
بە شانەی گڕ پرچی ئاسۆی دائەھێنا
زمانی زەنگ…
ھەنگاوی وشەی سنگی کاروانی ڕێی ھەڵئەھێنا))
-گڕی سەنگەر منی ھێنا
ھەناسەی کیشوەری باوەڕ منی ھێنا
من ھەواڵی بنکەکانم
بۆ ھێناون
من وێنەی شەھیدەکانم
بۆ ھێناون
ھەموو ئاڵان… ھەموو ناون.
((ماڵ… بۆ ڕێگا، گوڵ ناگرێ
پەنجەرەی سنگ، شیعر ناڵێ
باڵای خەمی باوەگوڕگوڕ
بۆ (ئەرپە) ناوێ گڕ ناگرێ))
-دایە! بۆ دەنگ ھەڵنابڕی
بۆچی بۆ ئەرپە ناگری
((گریان ھەورێکی نەزۆکە…
ئەرپە بۆ دایک چیرۆکە
ھەنگاو… بۆ ڕێی مەرگ… دڵدارە
تەنیا گۆرانی بۆ مێژووی شیعروتن… پەلامارە))
-کوڕم ئێمە ھەموو ڕۆژێ
دەیان ئەرپە لەناو دڵمان ئەنێژرێ
کوڕم! ئەرپە
لەم شارەدا بۆتە چرپە
((فرمێسکی شار…
ڕێچکە ئەگرێ.
لقی ھاوار…
گوڵاڵەی برووسکە ئەگرێ
باڵی ھەور…
بەرەو دۆزەخی گڕ ئەفڕێ
نەڕەی تەور…
چرپەی سنگ دارستانی چڕ ھەڵئەدڕێ
شەقام… ڕێ بە ڕێبوار ئەگرێ
ڕێبوار… یەخەی دیوار ئەگرێ))
-بۆ فرمێسکی لقی باڵای نەڕەی شەقام
زامەکانی نۆساڵەی خەم ناشواتەوە؟
بۆ ڕێچکەگوڵاڵەی بەرەو چرپەی ڕێبوار
بۆ ڕێی باخی چەخماخەدار ناباتەوە؟
((شار نازانێ… شۆڕەسوارێ…
بۆ… گڕ لە چاوی ئەبارێ
دایک نازانێ بۆچی کوڕ
لە (ئەرپە) ناوێ ئەپرسێ…
پرسیار لە وەڵام ئەترسێ…
وەڵام لە نەڕەی خۆی ھەڵدێ))

  • ئه‌بێ دیوار
    وێنە و دروشمی خوێنی پیا ھەڵواسرێ
    ئه‌بێ ڕێبوار
    ئاگری تێ بەردرابێ
    ئەبێ دەنگ… وشەی گۆرانیی خۆی بنووسێ
    گۆرانی… لە نۆتە و ئاوازێ پرسێ
    کەی ئەوترێم؟
    ئەبێ گوللە وێڵی تفەنگی خۆی ببێ
    تفەنگ… بە سەنگەری بڵێ:
    کەی ئەتەقێم؟
    ئەبێ شیعر… بنەڕێنێ
    کەی ئەنووسرێم؟
    ئەبێ شۆڕش… ھەموو دنیا بجووڵێنێ
    بگرمێنێ
    بڵێ: بۆچی ھەڵناگیرسێم؟
    ((شار تینووە…
    تینووی چۆڕێ خوێنی پەڵەی شۆڕشی سەرھەڵگرتووە
    سەرھەڵگرتووی ڕێی درێژی
    بست بست زامی ئاگرڕێژی
    ………. بەرەو کێوە
    دەنگ سووتووە
    گۆڕ سرکەییی بارانێکە نەھاتووە
    گوللە بۆنی گوڵ ھەڵئەمژێ
    بزە چزەی ھەنگ ئەکوژێ
    ………. خوێن تەنیا سووراوی لێوە))
    -ئەم شەقام و کۆڵانانە جێ ناھێڵم…
    ئەمێنمەوە
    ………. گوایە وێڵم
    بەڵام… سووتووی ھاوارێکم، ناتوێمەوە
    وێڵم بە دوای دەرگای کۆشکی پێکەنینا
    نەء، شیعرێکی ئاگرینا.
    ((تەرمی ھەڵوێستێک ھاتەوە
    تینوو، ئاگر لە چاوی گریاناویا ئەخواتەوە
    (بەری ئاسمان ھەور و تەمە
    عالەم دڵی پڕ لە غەمە
    بۆ شەھیدانی وەتەن…)*
    -مەگرین، ھەیە داستانی مەرگی گیڤارا
    بکات بە گیانی ھەناسەی زامی شارا
    سۆراخی سوار… ژان ئەچێنێ
    بزە لە بەردەم پەیکەری گریانێکا… ئەگریێنێ
    مەی… فرمێسکە… تیلەی چاو ئەبزڕکێنێ
    چاو… زنای ئازار ھەڵئەسێنێ.
    پرسە… بۆ شەھید ڕێک مەخەن
    چەند قوربان بدەن ھەر کەمە
    ئامانج زینە… ڕێگا مەمە.

*ئەم کۆپلەیە وەرگیراوە.

تێبینی: ئەم شیعرەم لە دەفتەرێکی ڕەشنووسی: (جەلالی میرزا کەریم) وەرگرتووە، کە (سەرخێڵ سیروان نەورۆڵی) خوشکەزای پێی داوم. پێدەچێ شیعرەکە دواداڕشتن نەبێت، چونکە لە زۆر شوێندا دێڕ و کۆپلەی ڕەش کردووەتەوە و دووبارە بە جۆرێکی تر نووسیویەتییەوە و دەستکاری کردووە. دەفتەرەکە زیاتر لە(دە) شیعری ڕەشنووسی تێدایە و لەنێوان ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ نووسراون. تەنیا توانیم ئەمە بھێنمەوە سەر یەک. ئەوانی تر دەدەم بە شارەزایەک ھاوکاریم بکات و بیانھێنێتەوە سەر یەک. دوای دڵنیابوون لە پاکنووسکردنیان بڵاویان دەکەینەوە.

سەباح ڕەنجدەر
٧/٧/٢٠٢٢




کتێبی Chro Is My Name لە رێی ئەمەزۆنەوە دەتوانن بە دەستی بێنن…

Chro Is My Name

لە رێی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن کتێبەکە بەدەستبێنن:

Chro Is My Name: Memoir of a Kurdish Hero’s Daughter eBook : Zand, Chro: Amazon.ca: Kindle Store

چرۆ ناوی منە

سەرناوی کورتە چیرۆکێک بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا نووسیم، لە نیوکەمەر مەگەزین بڵاو بۆوە. وە لە کۆمەڵی کورتە چیرۆک لە بڵاو کرایەوە لە کێێبی( ژوار) لە ساڵی ٢٠١٠ نووسیم. پاشان لە پڕۆگرامی خوێندن لە زانکۆی تۆرۆنتۆ دانرا. وە لە سەنیکا کۆلێج لە پرۆگرامی خوێندن.
من بە ناوێک هاتمە جیهان کە شیرینە بۆم، خۆشم دەوێ، چرۆ ناوی شکۆفەیەکە، خونچەی گوڵێکە کە خەریکە دەشکوێ لە بەهاردا. من هەمیشە ناوەکەمم خۆش دەوێ، ئەو مانایەی کە دەیبەخشێ لە ژیانمدا. کاریگەریەکی گەورەی هەبوە لە ژیانمدا لە کەلتورە جیاوازەکاندا بۆ گەلێ هۆی جودا.

ڕاپەڕینی ١ ئەپریل ١٩٩١ لە چاپتەری یەکەمدا دام ڕشتوە، چونکە یادەکە لەبیری ناکەم، ئەوە بە کۆمەڵ کوژی گەلی کورد بە دەستی نەیارانی دژە کورد.

چاپتەری ٨

باس لە باوکم دەکات، کورتەیەکە لە ژیانی لە خەباتێکی درێژ خایانی .
هەر لەم چاپتەرەدا، ژمارەی ١٥ کتێبەکەی تێدایە لەگەڵ وەرگێرانی کێبی ئنجیلی پیرۆز، پەیمانی نوێ کە لەزمانی فەڕەنسیەوە وەریگێراوەتە سەر زمانی کوردی.
نەخشەی کوردستان و شاکاری کێبەکانی جوگرافیای کوردستان، خەڵات وخەباتی لە مامۆستای شۆڕش لە کۆماری کوردستان لە مهاباد لەگەڵ پێشەوا قازی نەمر، تا دوا چرکەی ژیانی ، دوا وتەی، تا ئەو کاتەی کە سپاردم بە خاک.

سەر ناوی کتێبەکەم،
یادەوەرری کچی باوکە کوردە قارەمانەکە.
باوکم بۆ جیهان یەک مرۆڤ بوو، بەڵام بۆ من هەموو جیهان.
من نەم توانی یادەوەری ئەو جیابکەمەوە لە بیرەوەریەکانی خۆم.
ێّستا ڕابردووم بوە بەرجەستەیەکی نزیک بوو بە ئێستا، هەندێ جار دەمەوی بگەڕێمەوە بۆی. لاپەڕەکانی هەڵدەمەوە ، لاپەڕەی کچێکی گەنج لە کێبەکەیدا یان لە کتێنی خۆم. لە ژێر ئاسمانێکی ساماڵدا دانیشم ڕووناکی خۆرم ڕێگاکەم بۆ ڕۆشن بکات، تا بگەڕێمەوە بۆ منداڵیم بۆ نیشتیمان، بۆ ئەو شوێنەی کە تێدا لە دایک بووم وە خوازیارم بێتە زێدێ من.

لە کۆتایی من دەنووسم، دەمەوێ ببمە دەنگێ بۆ ژنی کورد کە دەنگیان زۆر کەم دەبیسترێ. لە ڕێگای چیرۆکی خۆمەوە کەلتەری گەلەکەم بە جیهانی بکەمەوە.

چرۆ زەند
September 8, 2021




شیعر/ تابلۆی خۆر… ستار ئه‌حمه‌د

تۆ ژنێكی
په‌نجه‌كانت قه‌ڵه‌م،
رۆحت ده‌فته‌رو
ئه‌ندێشه‌ت پاكییه‌.
له‌گه‌ڵ خه‌ما ده‌نوی..
به‌ ئاوات رۆژ ده‌كه‌یته‌وه‌.
رووناكیت له‌جوانی،
به‌هره‌ت له‌ به‌فرو
به‌خشنده‌یت له‌چیا وه‌رگرتووه‌.
فڕین نازانیت..
له‌گه‌ڵ نه‌وره‌سا هاوخاكی،
مه‌له‌ له‌ده‌ربه‌نده‌كان فیربوویت و
شه‌پۆل له‌ئاریشه‌ت ناگا
ناچاری به‌رووبار ..خه‌ونت بسپێری.
هه‌رده‌م هێمنیت..
بۆ ژانت خواستووه‌.
له‌ده‌نگا هێور ده‌بیته‌وه‌،
ده‌گه‌یته‌ راده‌ی راسپاردن.
ئاینده‌ی زام،
رابردووی ئاكام و
ئه‌مڕۆی كاڵبوونه‌وه‌،
له‌ ته‌مه‌ن وه‌رده‌گری.
فریشته‌یه‌كی ..
له‌تابلۆی خۆر،
نیگای ئه‌ستێره‌یا
بۆ نووری جاویدانی..
سه‌ری پێشوه‌ختت ..
بۆ ره‌هایی گڵ و خاك داده‌گری.
له‌ره‌نگا ونبوونت بزه‌یه‌..
هه‌ڵاتنت سێبه‌ری بێباكیی.
له‌ شكاندنی خۆزگه‌،
رۆچوونی جه‌سته‌یا..
گیانم به‌هه‌ناسه‌م ده‌به‌خشم.
نازانم…
ماچی شیعرێكت بكه‌م
خۆم له‌تۆدا ده‌دۆزمه‌وه‌.
ده‌گریم..
فرمێسكی وشه‌..
رووی ئاسۆی لاپه‌ڕه‌م به‌رنادا
ره‌نگه‌ ئاگادار بیت..
چه‌پكێ له‌مافم هێَناوه‌،
تروسكه‌یه‌ك له‌كۆشش،
كه‌مێك ژاكانی هه‌ژانم داگیرساندووه‌.
ئه‌فسووس..رێگای تاریكیت،
بۆ هه‌نسك هه‌ڵكردووه‌.
شیعرێكم داتاشم..
ده‌بێته‌ نیگاری تۆ،
بزه‌ی ژوانێك..
ده‌روونم راده‌چه‌نی.
له‌نه‌مریدا ده‌بمه‌..
نه‌خشه‌ی ره‌هه‌ندێكی بێمه‌ئوا.
تۆ خامه‌یه‌كی ره‌شپۆشی..
چۆن خه‌ونی ژاكاوت كۆكه‌مه‌وه‌.
برینی رابردووت،
تژی له‌سۆزو نیازكه‌م.
گه‌رووت له‌زارما كردووه‌ به‌په‌یوه‌ست.
ناتوانم خۆشه‌ویستیم..
له‌بازنه‌ی هزرتدا بنوێنم.

ستار ئه‌حمه‌د




مزگەوتەکان خراپ نین بەس دەکرێت مرۆڤەکان بەخراپ بەکاری بێنن!… زانا رەزاق

من پێچەوانەی هەموو ئەو کەسانەم کە پێیان وایە هۆکار مزگەوتە بۆ بیری توندڕەوی ئاینی بەلای منەوە ئەوە مرۆڤە ئەتوانی بەباشە یان خراپە بەکاری بهێنێت.
مرۆڤ ئەتوانێ کەنیسە یان پەرستگای لالش یان شوێنی پیرۆزەکانی زەردەشت و کاکەیی یان هەر دین و مەزهەبێک ئەوانە ئەتوانرێت بە ئاڕاستەی باشی ببەین یان خراپ ئەتوانرێت هەر ئەو جێگایانە بکرێتە شوێنی پێگەیاندنی تاک لەزۆر بواری کۆمەلگا سودێکی باشیش بەکۆمەلگا بگەیەنێت هەروەک دەزانن دین بۆ سودی مرۆڤە نەک بۆ زیان پێگەیاندنی ئەوە مرۆڤە دینی کردۆتە ئامڕازێک بۆ بەرژەوەندییەکانی بەو ئاڕاستەیەی دا دەبات کە دەیەوێ ئەتوانرێت لەزانکۆ یان قوتابخانە یان هەر شوێنێکی تر بیری توندڕەوی بلاو بکرێتەوە لەو شێوانەو شوێنانی تریش ئەوانە یەکتر دەدۆزنەوە و بەیەکتری ئاشنا دەبن، ئەو ڕێگایەش تەنیا شوێنێک یان دوو شوێن ناگرێتەوە، بەڵکو گشتیە. دواتر ئەمەش لەلایەن ئەو مرۆڤە خراپانەی کە ئامانج و مەبەستیان هەیە، نیازیان باش نیە، پاش پەروەردەی توندڕەوەی بەکاردەهێنرێن. ئینجا هەم زانست هەم ئاین بۆ سودی مرۆڤ هاتووە نەک زیانی. هەردووکیان لەژێردەستی مرۆڤن، مرۆڤ ئەتوانێ بەهەر شێوەیەک بیەوێ بەکاری بێنێت، بەس پێویستە ئەمانە لەژێر دەستی مرۆڤی خراپ دەربهێنرێت بەتایبەت دین بدرێتە دەستی مرۆڤانی باش نەک خراپ.

تێبینی 26 7 2018 لە ئەکاونتم بلام کردۆتەوە




کۆتایی هێنان بە ڕژێمی دژە شۆڕش و پەرلەمانەکەی بەندە بە پەرەسەندنی خەباتی جەماوەری شۆڕشگێڕانەوە…

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

لە شانۆگەرییەکی ڕیسوای هێز و حزبە بۆرژوا ئیسلامی و قەومیـیەکانی فەرمانڕەوا لە عێراقدا، پەرلەمانی ئەو هێزانە لە (٢٣)ی ئەم مانگەدا دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا، و ڕەزامەندی خۆی نیشاندا لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کە جێگرەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی قەوارەی ڕەوتی سەدر بوون کە پێشتر هەر لەم مانگەدا دەستیان لەکار کێشابۆوە لەپێناو ئامانجی تایبەت بەو ڕەوتەدا.
ئەم ڕژێمە سیاسیـیەی ئێستای هێزەکانی دژە شۆڕش، کە مۆتەکەیە بەسەر سنگی جەماوەرەوە، قەیرانەکەی بەرەو ئاڵۆزکاوی زیاتر دەڕوات لەگەڵ هەر توندبوونەوەیەک لە کێشمەکێش لەنێوانیاندا لەسەر پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پشکی دەسەڵات و سامان، بەپێی بەرژەوەندیەکانیان و بەرژەوەندی جیۆپۆلەتیکی ئەم هێز و ئەو هێزی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، بە تایبەتیش هی ئەمریکا و ئێران.
دیمەنەکانی کێشمەکێش لەسەر “حکومەتی زۆرینە” و “حکومەتی تەوافوق” و بگرەوبەردەی نێوان ئەو هێزانە لە ماوەی زیاتر لە هەشت مانگ و بەدواشیدا سەرهەڵدانی دۆخێکی بەناو “بنبەستی سیاسی”، هەموو ئەمانە پرۆسەیەک لە کێشمەکێشی پێکهێنا کە هەر لە سەرەتاوە پێشبینی دەکرا بۆ ئەنجامە پڕوپوچەکانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی بایکۆتکراو لە لایەن زۆربەی دەنگدەرانەوە، کە خۆی لە بنەڕەتدا ئامانجی ئەم هەڵبژرادنە تەواوکردنی پڕۆسەی سەرکوتکردنە خوێناویەکەی (ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩) بوو بە شێوەیەکی سیاسی نەرم و هەوڵدان بوو بۆ لەباربردنی ڕاپەڕینەکە.
دەستلەکارکێشانەوەی (٧٣) سێ پەرلەمانتاری بلۆکی سەدر لە (١٢)ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ و جەختکردنەوەی موقتەدا سەدر لەسەر کشانەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و پرۆسەی سیاسی، بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر قووڵی ئەو قەیرانەی کە هێزەکانی ڕژێم و خودی بزووتنەوەی سەدر تیایدا دەژی.
مانای سیاسیی کردەیی ئەم هەڵاتنە بەکۆمەڵیەی ڕەوتی سەدری لە گۆڕەپانی خەباتی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت، شکستە بۆ ئەم ڕەوتە، وەک ڕەوتێکی سیاسی حکومی لەبەردەم نەیارەکانیدا لە ڕەوتەکانی تری ئیسلامی سیاسی شیعە کە لە “چوارچێوەی هەماهەنگی”دا کۆبوونەتەوە، لەمە زیاتر ناتوانرێت وەسفێکی تری بکرێت؛ ئەم شکستە لە بنەڕەتدا شکستهێنانی ئەم ڕەوتەیە لە گەیشتن بە ستراتیژەکەی سەبارەت بە حوکمڕانی وڵات لە ڕێگەی دامەزراندنی “حکومەتێکی زۆرینە” کە لە مێژە فێڵبازانە تەپڵی بۆ لێداوە و بانگەشەی بۆ کردووە، کە گوایە ئەمە جۆرێکی دیکەی حکومەت دەبێت “نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی”ە و دوورە لە “گەندەڵی” و “چەتەگەری” و “پاشکۆیەتی” بۆ ئەم وڵات و ئەو وڵات، کە تایبەتمەندی حکومەتەکانی پێشووتر بووە.
بەڵام چوونەدەرەوەی ڕەوتی سەدری لە پەرلەمان و تەنانەت لە پرۆسەی سیاسی ئێستاش، بەجیا لەوەی لەم کارەیدا قازانج دەکات یان زیانی پێدەگات، لەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە هێشتا ڕەوتی سەدری یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئیسلامی سیاسی شیعە لە عێراق و سێبەرەکەی باڵی کێشاوە بەسەر تەواوی ڕەوتەکانی ئیسلامی سیاسی شیعەدا و بەم پێیە ڕۆڵی هەیە لە سەقامگیری و درێژەدانی ئەم ڕەوتانە وەک مۆتەکە بەسەر سنگی جەماوەرەوە.
لە لایەکی ترەوە ئەوەی کە ڕەوتی سەدر دەبەستێتەوە بە جەماوەری ناڕازی و ڕاپەڕین و تەوژمی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریی داهاتووەوە، ڕۆڵی کۆنەپەرستانە و سەرکوتگەرانەیەتی دژی جەماوەر و شۆڕش و ڕاپەڕین. هەر ئەم ڕۆڵە و ئەو پەیوەندیـیە دوژمنکارانەیە کە ناوەڕۆکی جموجوڵی ئەم دوایـیانە و مانۆڕە سیاسییەکانی ڕەوتی سەدر دیاری دەکات لە ڕۆڵگێڕانی ئۆپۆزسیۆنیـدا، ئەویش بە مەبەستی ئیفلیجکردنی وزەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر و هەروەها پاراستنی بنکە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی، کە لە ئاکامی ڕاپەڕینەکەی ئۆکتۆبەرەوە بە توندی لەرزۆک بووە.
ئەگەری سیناریۆی جۆراوجۆر لەئارادایە لە ئاکامی ئاڵۆزکاوبوونی زیاتری قەیرانی ڕێژیمەکە، و هەروەها لە ئاکامی پەرچەکرداری هێزە بۆرژوا ئیسلامی و قەومیەکان و دەستێوەردانی زلهێز و جەمسەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەبەرامبەر بنبەستی سیاسیی ئێستادا، بەڵام بە دڵنیایـیەوە بۆرژوازی دەسەڵاتدار، هەرچەندە قەیرانی فەرمانڕەوایەتیشی توندوتیژ بێت بە ئارەزووی خۆی دەستبەرداری دەسەڵاتی دەوڵەت نابێت، بۆیە پێویستە جەماوەری شۆڕشگێڕ کۆتایی بە فەرمانڕەوایەتیـیەکەی بهێنێت و خۆی کاروباری وڵات بگرێتە دەست.
بەم پێیە ئەوە جەماوەری شۆڕشگێڕە کە دەتوانێت تەختوتاراجی ئەم هێزانە هەڵتەکێنێت کە یاری دەکەن بە چارەنوسی کۆمەڵگە، هەروەک ڕوون و ئاشکرایە کە “بنبەستی سیاسی” ئێستا ڕەنگدانەوەی تارمایی ئەو تەوژمە شۆڕشگێڕانەیەی جەماوەرە بەسەر ئەم هێزانەدا، تەوژمێک کە توخمەکانی لە گەشەکردندان لە دووتوێی ئەو قەیرانە کۆمەڵایەتیە قوڵ و بەرفراوانەی کە تادێت بژێوی و ئایندەی بەشێکی هەرچی زیاتری جەماوەر دەهاڕێت.
دەرکەوتەکانی ئەم قەیرانە کۆمەڵایەتییە ئێستا بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە، ئەوەتا جەماوەر زۆرترین چەرمەسەری ئابووری و کۆمەڵایەتی دەچێژێت بەدەست بێکارییەکی لەڕادەبەدەر، بەدەست هەژاری و نەخۆشی و گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و نەبوونی خانووبەرە، بەدەست داڕمانی سیستەمی تەندروستی گشتی و پەروەردە، و قەیرانی دابینکردنی کارەبا و ئاوی خواردنەوەی پاکەوە. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زیادبوونی ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و ژێرپێ خستنی مرۆڤایه‌تییان، هەروەها ڕێگری له‌ ڕێکخستنی سه‌ندیکایی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زۆردارانە به‌رامبه‌ر به‌ هەڵسوڕاوانی کرێکاری و خنکاندنی ئازادی و مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کانی هاووڵاتیان به‌ تایبه‌تی هی گه‌نجان، هەموو ئەمانەش هاوکات لەگەڵ بەردەوامیدان بە سەرکوتی جەماوەری ڕاپەڕیوو و خۆپیشاندەر، و بەردەوامیدان بە دەستگیرکردن و ڕفاندن و بێ سەروشوێن کردن و تیرۆرکردن و مانەوەی سەدان هەزار کەسی ئاوارە لە کەمپەکان لە دۆخێکی کارەساتبار و پڕ لە تڕاژیدیا و پێشێلکاری تردا.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەلومەرجە، ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان و مانگرتن بەردەوامە لە سەرتاسەری عێراقدا، بەڵام ئەوەی ڕێگرە لە گەشەکردنیان، ڕێکنەخستنیانە لە کارێکی خەباتکارانەی ڕێکخراودا لەسەر ئاستی وڵات، لەناو ئەو سەندیکا و کۆڕوکۆمەڵ و ڕێکخراوە جەماوەرییانەی کە بەرگریکارن لە ئامانج و داواکارییەکانیان. مەرجی ڕاپەڕینێکی سەرکەوتووانە لە داهاتوودا، ئامادەبوونی پێشوەختی ئەم قەوارە ڕێکخراوەییانەیە بۆ ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنیان بەجۆرێک کە مۆرکی ڕێکخراوەیی خۆیان ببەخشن بە کردەی سیاسی شۆڕشگێڕانەی ملیۆنان کەس لە جەماوەری عێراق.
هێنانەدی شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار، و دامەزراندنی سیستمێکی سۆسیالیستی لەسەر وێرانەکانی سیستەمی سەرمایەداری نیولیبراڵ لە عێراقدا، چارەسەری ڕیشەیی هەموو کارەساتەکانی ئەم دۆخەی ئێستایە، و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکیشە کە ئازادی و یەکسانی باڵی کێشاوە بەسەریا و، چینە کۆمەڵایەتیـیەکانی تێدا نییە.
بارودۆخی بابەتی و ئەو سەروەت و سامانە زەبەلاحەی لە کۆمەڵگادا هەیە، نەک هەر تەنها بۆ بەدیهێنانی ئەم شۆڕشە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووریـیە پێگەیشتووە، بەڵکو بەدیهێنانی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ڕزگارکردنی جەماوەر لە کۆتوبەندەکانی بارودۆخی ئێستا، و هەروەها ڕزگارکردنی عێراق و ناوچەکە لە جەنگ و کارەساتەکانی کە دەیکەنە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ جیۆپۆلەتیکی و ستراتیژییەکانی بۆرژوا ئیمپریالیستی جیهانی و جەمسەرە ناوچەییەکان، پەیوەستە بە هێنانەدی ئەم شۆڕشەوە.
تەوژمی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری لە عێراقدا پێویستی بەوەیە کە بەشێک بێت لە بەدیهێنانی ئەم ستراتیژە سۆسیالیستیـیە و ئەمەش نایەتەدی بەبێ ڕێکخستنی چینی کرێکار و لاوانی سۆسیالیست و ژنانی کرێکار و چەوساوە لە بزووتنەوەیەکی سیاسی سۆسیالیستی بەتوانادا کە سەرکردایەتی خەباتی ملیۆنان کەس بکات لە خەڵکی زەحمەتکێش و بێبەش و هەژار کراو و ستەملێکراو، ڕووەو بەرجەستەکردنەوەی ئیرادەی سیاسی سەربەخۆ و ڕێکخراویان لە شۆرا جەماوەریـیە شۆڕشگێڕەکانیاندا تا دەسەڵاتی دەوڵەت بگرنە دەستی خۆیان.
ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق، ئامرازێکی خەباتکارانەیە لە دەستی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و هەژارکراوان و ژنان و لاوانی سۆسیالیست و جەماوەری شۆڕشگێڕ و ڕزگاریخواز بۆ بەدیهێنانی ئەم گۆڕانکارییە سۆسیالیستیـیە شۆڕشگێڕانە مەزنەیە. ئەم ڕێکخراوە بانگەوازی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکات کە خەبات لەپێناو سۆسیالیزمدا دەکەن تا خەباتی خۆیان لەناو ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەدا یەکبخەن.
٢٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢




سەبارەت بە ئێکۆسۆسیالیزم… وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: هێمن ئەمانی – فواد

مارکسیسزم و ئێکۆ سۆسیالیزم
مارکس بازنەی سەرمایەداری لە سێ پیتدا کورت کردۆتەوە: “م-س-م”. ڕەوتی بەرهەمهێنان بە پارە “پوڵ” واتە “م” دەست پێدەکات. ئەم پارەیە بۆ بەکارهێنانی کرێکاران، سەرچاوە سروشتییەکان و پیشەسازی بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی کاڵا “شتومەک” سەرمایەگوزاری دەکرێت واتە “س”. دواتر ئەو کاڵا بەهەمهێنراوانە بە نرخێکی زیاتر لە تێچووی سەرەتایی خۆی دەفرۆشرێتەوە کە ئەمەش بە واتای “م” دێت. شێوازی گۆڕانی کۆی پارەی تێچووی سەرەتایی بۆ پارەیەکی زیاتر، لە نهێنی چەوساندنەوەی کرێکاردایە ئەو کاتەی کە سەرمایەدار “خاوەنی پارە” حەقدەستێکی کەمتر لە نزخی ئەو کاڵایەی کە کرێکار بەرهەمیهێناوە دەدات بە کرێکاران. لەگەڵ ئەوانەشدا زێڕاندن و بەهرە “قازانج” کێشاندنەوە لە سروشت و زەوی بەشێکی جیانەکراوە و گرنگە لە خوێنی سەرمایەداریدا بۆ بەردەوامبوون و گەشە….

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن…




نەوەستان لە کەناردا… رانانی بەکر ئەحمەد بۆ کتێبی کۆمۆنیزمی نوێ

ناوی کتێب: کۆمۆنیزمی نوی، لیکۆلینەوەیەک سەبارەت بە حزب و دەولەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم
چاپخانەی کارۆ

سالێ چاپ: 2020
ژمارەی سپاردن: 1457
نووسەر: ئاسۆ کەمال

ڕانانی : بەکر ئەحمەد
2022-07-01

لە یادکردنەوەی مەراسیمەکانی یەکی ئایاری شاری یۆتۆبۆری سویددا، گۆڕەپانی “یان تۆرێت”، جیگایەکی تایبەتی هەیە. بەشێک لەو چەپەی کە لە باری فکرییەوە خۆی لە سوشیال دیموکراتی جیاکردۆتەوە، لەگەڵ چەپی خۆرهەڵاتی ناوەراست و گۆشە جیاوازەکانی دیکەی دنیادا، بە خۆیان و مێز و میکرۆفۆن و چادرەکانیانەوە شوێنێکی هەمیشەییان لەم گۆرەپانەدا داگیرکردووە.
لە کاتی بەڕێکەوتنی ریزی خۆپیشاندانەکاندا، زۆربەی زۆری لایەنگرانی ئەم ڕێکخراوانە، لە پاش پێچانەوەی مێز و چادرەکانیان، لە سوچێکی شەقامەکەدا دەوەستان و سەیری ڕێپێوانی سەندیکالیست و حزبەکانی دیکەیان دەکرد. بۆچی کەس تێکەڵ بەم خۆپێشاندانانە نەدەبوو: نەچوونە ژێرپەرچەمی بزووتنەوەی تر وپاراستنی بێگەردی ئایدئۆلۆژی گرووپی خۆ، لەسەر هەموو شتێکی ترەوە بوو. ئەمڕۆ زۆر کەس دەتوانێ ئەم روونکردنەوە یەکدێڕییە بە بێ هیچ دوودڵییەک بخاتە سەر کاغەز.
یەکێك لەو دیمەنانەی کە لە پەیوەند بەم مەراسیمانەی یەکی ئایاری ئەم گۆڕەپانەدایە و لە یادەووەری من و بەشێکی زۆری هاوڕیکانمدایە لە شاری یۆتۆبۆری، دیمەنی دوو پیرەمێردی هەشتا ساڵەیە کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە پشت مێزێکی بچکۆلە و میکرۆفۆنێکی دەستییەوە، ئەو بەیاننامە گڕدارانەیان دەخوێندەوە کە دژی سەرمایەداری بوون لە رۆژی یەکی ئایاردا.
ترسی گەورەی بەشێک لەو هاوڕێ قۆشمەچییانەی خۆشمان ئەوە بوو کە مەترسی دڵوەستانی یەکێک لە پیرەمێردەکان هەمیشە لە ئارادابوو کاتێک بەیاننامەکەی خۆیان بە تووندی دەخوێندەوە. سەیر ئەوە بوو، دوای تەواوبوونی خوێندنەوەی بەیاننامەکە، مێزو کورسییەکەیان دەپێچایەوە و دەڕۆیشتن. لە دوای سێ یادکردنەوەی یەکی ئایاردا ، هەواڵێک لە ئامادەبونی ئەوان نەما. دەکرێ کۆچی دواییان کردبێ و یان نەخۆشکەوتبێتن. یان هیوادارم کەسێک هۆکاری ونبوونی ئەم پیرەمێردە سەرسەختانەی بە جۆرێکی تر لابێت و لە ڕوونکردنەوەی سیناریۆ ڕەشەکانی من باشتر بێت.

ئایا ئامادەیی چەپ لە عیراق و کوردستاندا لەمڕۆدا نزیکایەتییەکی هەیە بە دۆخی ئەم دوو کۆمۆنیستە سویدیەوەی کە خۆشیان لەبیریان چووبووەوە بۆچی ڕێکخراوێکیان هەیە و چ کاریگەرییەکیان لە هاوکێشەکانی دەسەلاتدا هەبووە کە بە جیا لە “ئیسپات وجود”ێکی رۆتینیانە لە یەکی ئایارو هەندێک بۆنەی تردا، بۆیان گرنگ نییە بزانن لە کوێی ڕووداوەکاندا ڕاوەستاوون.؟
ئایا چەپ لەمڕۆی کوردستان و عێراقدا بە شوێن پاراستنی دەرودووکانێکەوە نییە کە ڕۆژگارێک دروستکراوە و لەمڕۆدا وەک شوناسێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی ئەندامەکانی سەیری دەکرێت و هیچ جێگایەکی لە ئیعرابی سیاسی کۆمەلگادا نییە؟

وەڵامی ئەم پرسیارەی سەرەوە کە چەپ لە عێراق و کوردستاندا بە جیا لە ئیسپات وجودێکی ڕۆتینیانە لە هەندێک موناسەبات و بەیاننامەڕەشکردنەوەدا ڕۆڵێکی دیکەی نییە، بە مانای بروابوون بەوەی کە گرفتێک لە ئارادایەو دەکرێ بە شوێن وەلامەوە بیت.
پێتوایە هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە و ئەم چالاکییانەی کە رۆتینی ئەنجامدەدرێت بەشێک لە کاروچالاکی گروپی خۆیە، دەکرێ سەدان ساڵی دیکە بەردەوام بێت و لە باشترین حالەتیشدا دەکرێ وەک چیرۆکی ونبوونی پێرەمێردەکانی گۆرەپانی “یان تۆرییەت”ی یۆتۆبۆری کۆتایی پێ بێت.
بەلام بۆ “ئاسۆ کەماڵ”، نووسەری کتێبی (کۆمۆنیزمی نوێ)، لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە حیزب و دەوڵەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم، وەلام بە پرسیارەکانی سەرەوە کە چەپ لە ئەزمەدایە و دەکرێ گەران بەشوێن ڕێگاچارە جۆراوجۆرەکاندا ، کۆششیکی گرنگ بێت، دەبێتە کتێبێکی قەوارە 400 پەرەیی و بە بەکارهێنانی سەدان سەرچاوەی کلاسیکی مارکسیستی کۆن و تازە بە شوێن سۆراغی ئەم پرسیارەوەیە: “پاسیڤیزمی چەپ و بیرۆکەی نوێ سەبارەت حزب و رێکخراوبوونی کریکاری تا وەڵامێک بەو کێشانەی رووبەڕووی بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمۆمیستیی بوونەتەوە بدرێتەوە”
یان بە مانایەکی تر:” چ تێگەیشتنێک لە حزب ، ئێمەی کردۆتە بتێک کە پاسیڤانە لە پەراوێزی کۆمەلگادا قەرارمان گرتووە؟ بۆ ئەمە پێویست بوو حزب لەو بتە چەقبەستووە لە تێگەیشتنی خۆماندا ڕزگاربکەین و پەیوەندی نێوان کۆمۆنیزم و چینی کرێکار و خەباتی چینایەتی و حزب و پرۆسەی میژوویی شکڵگرتنی حزب وەک ستراکتۆری چینی کریکار بناسین”.
بۆ ئاسۆ کەماڵ ، بەشێکی گەورە لە پرسیاری ئەم ئەزمەیەی کە درێژەی هەیە، لە تێروانینی ئەم بزووتنەوەدایە بۆ حزب و پەیوەندی نێوان حزب و چیندا خۆی دەردەخات . بە تایبەت لە رێکخستنی کریکاراندا.
کتێبی کۆمۆنیزمی نوێ، گەرانێکی قوڵی ڕەخنەگرانەیە بە مێژووی سوشیالیزمی دەوڵەتی سەدەی بیست دا و ئاوڕدانەوەیەکی چاوتیژانەیە بە پرۆسەی پەیوەندی نێوان کار و خەباتی چینی کریکار و دروستکردنی رێکخراو و ئەحزابی سیاسیدا. ڕاوەستانێکی بە ئاگاهانەیە لەبەرانبەر تاقیکردنەوەکانی چینی کرێکاردا لە سۆڤێت دا و دەرخستنی گۆشەنیگای تازەترە لە پەیوەند بەو جەدەلە سیاسییە هەمیشەییەی کە شکستی شۆڕش لە ئۆکتۆبەری ڕوسیادا دروستی دەکات.
بەشێکی گرنگی ئەو رەخنانەی لە تاقیکردنەوەی مۆدێلی سۆڤێتی کە لە ئاستی نێونەتەوایەتیدا گیراون لەسەر ئامادەیی بیرۆکراتیزمە لە دەسەلاتی سیاسی بەلشەفییەکاندا، ئاسۆ کەمال لە کتێبی کۆمۆنیزمی نوێدا، جەدەلی بیرۆکراتیزم و سەرنجدان لێی لە ئاستێکی بالاتری سیاسی و تێگەیشتنێکی رادیکالانەتردا باس دەکات کە جێگای بەرزنرخاندنە.

بە بڕوای من، ناونیشانی کتێبەکە : لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە حزب و دەولەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم ، خوێنەر دەخاتە سەر خەیاڵی وەلامدانەوەیەکی فراوان بەم گرفتانە لە ئاست جوگرافیایایەکی گەورەی نێونەتەوایەتیدا. وەک ئەوەی کە گرفتی پەیوەندی نێوان حزب و چینی کرێکار بەو مۆدێلەی کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتەکانی ژێر دەسەلاتی دیکتاتۆریدا بە زەقی هەستی پێدەکرێ هەمان گرفت بێت لە ئەمریکا و بەشێکی زۆری ئەوروپادا. یان وەک ئەوەی لەکەناردابوونی چەپ لە ئەوروپادا هەمان دەردێک بێت کە لە عێراقدا چەپ بە دەستییەوە گیری خواردووە. ئەم تێروانینە کێشمان دەکاتە ناو ئەو پرسیارەی کە ئایا چوارچێوەی ڵێکۆڵینەوەکە کوێیە؟ ئەوەی کە دەبێ سنوورداربکرێت و تیشکێکی گەورەی نەخرێتە سەر کامەیە. ئەمە دەکرێ ئەو تێبینیە بێت کە لە بواری لێکؤڵینەوەی زانستیدا دەبێ لە بەرچاو بگیرێ. بە تایبەت لە کاتێکدا کە بەشێکی گەورەی لێکۆڵینەوەکە لە تاقیکردنەوەی کۆمۆنیستەکانی کوردستان و عێراقە لە پەیوەند بە پرسیارەکانی حزب و ڕیکخستنی کریکاریدا.

ئاسۆ کەمال، خۆی ئەکتیڤیستێکی سیاسیە کە دەست بە داوێنی لێکۆڵینەوەی زانستیەوە دەگرێت تا وەلام بەو پرسیارانە بداتەوە کە بزووتنەوەکەی ئەوی لە چەقبەستنێکی هەمیشەیدا ڕاگرتووە ، هەر بۆیەش لە هەندێک جیگای لێکۆلێنەوەکەدادەنگی منی لێکۆڵەرەوە دەدرێتە دەست دەنگی منی ئەکتیڤیست و ئەو ئۆبژێکتیڤیتییە زانستییەی لە ڕەچاوکردنی نووسینی زانستیدا دەبێ ڕەچاو بکرێت کاڵ دەبێتەوە. ئەم نموونە کورتەی خوارەوە دەکرێ لە هەندێک شوێنی دیکەی نووسینەکەدا ببینرێت:” چ تێگەیشتنێک لە حزب ، ئێمەی کردۆتە بتێک کە پاسیڤانە لە پەراوێزی کۆمەلگادا قەرارمان گرتووە؟ بۆ ئەمە پێویست بوو حزب لەو بتە چەقبەستووە لە تێگەیشتنی خۆماندا ڕزگاربکەین”
خالێکی دیکە کە دەکرێ جێگای سەرنج بێت ئەوەیە کە گەرانەوەی چەپە بۆ کلاسیکیاتە گرنگەکانی مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکس لە پەیوەند بە پرسیارەکانی رێکخستن و حزبایەتیدا لە زەمەنی گلۆبازیزەیشن و سەرمایەداری ئەمڕۆدا. بە تایبەت لەکاتێکدا تیۆریەکانی ئیدارە و بەڕیوەبردن لە ئاستە زانستییەکەیدا و لە ناو جومگە گرنگەکانی زانستە جۆراوجۆرەکاندا ، سەدەها مۆدێلی رێکخستنمان پێشکەشدەکات کە دەکرێ لە پەیوەند بە پرسیارەکانی رێکخستندا کەڵکی لێوەربگیرێت. ئایا بەێوەبردنی مایکرۆسۆفت و ئەپڵ و تۆیۆتا لە بازاڕێکی گڵۆباڵدا و بەو هەموو کەرت و لق وپۆپانەویە دەکڕی جێگای سەرنج بێت. تاقیکردنەوەی گەریلاکانی چیاپاس لە مەکسیک و بەکارهێنانی ئەو فرسەتانەی “نیتوۆرک”ەکانی ئەمڕۆی سەرمایەداری نموونەیەکی سادەیە.

بە بڕوای من کتێبی کۆمۆنیزمی نوێ شایەنی خوێندنەوەیەکی قوڵترە، نەک هەر بۆ کەسانێک کە بە شووێن پرسیارەکانی سیاسەت و رێکخستنی سۆشیالیستییەوەن، بەلکو زانیاریەکانی ناو کتێبەکە گەڵێک گرنگن و کەسانێک کە بەشوین تێروانێکی مەتریالیستانەی ئەمڕۆییەوەن بۆ بەشێکی گرنگی ڕووداوەکانی سەدەی نۆزدە و بێست کە تا ئیستاش کاریگەری ڕۆژانەیان لەسەر ڕووداوەکانی عێراق و کوردستان هەیە ، دەکرێ خوێندنەوەیەکی زۆر بەسوود بێت.
بەڵام خاڵێک کە ناکرێ چاوپۆشی لێبکرێت ئەوەیە کە بۆچی کتێبخانەی کوردی لەئاستی ئیلیتە کولتورییەکەیدا نووزەیەکی لێدەرنایەت بۆ ئاوڕدانەوە لە کارێک کە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە لە بەرانبەریدا رابوەستیت. من بە جیا لە کولتوری ئاوڕدانەوە لە بەرهەمی دۆست و هاوڕی نزیکەکانی خۆ لە بازنەی مەدح و سەنایەکی یەکترگەورەکردندا و رەنگە ئایدۆلۆژیەکانی کە دەکرێ ئەم کتێبەی پێ مۆربکرێت هیچ هۆکارێکی دیکە نابینمەوە.
بەلام بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسی کە بەشێکی گەورەی رەخنەکانی ئەم کتێبە ئاراستەی ئەوانە ، مەبەست لە حزب و گروپە جیاوازەکانی کۆمۆنیزمی کرێکارییە لەعێراق و ئێراندا، بێدەنگییەکە سەد هێندەی تر کوشندەترە.
بەلام بەرلەوەی ئینسان جێگایەکی گەورە یان ىچووک بۆ ئەم بێدەنگییەی چەپ تەرخان بکات لەبەرانبەر ئەم کتێبەدا کە بەشێکی گەورەی ڕەخنەکە رووی دەمی لەوانە، هەستدەکرێت ئەو دۆخەی لە ناو چەپی کوردستانی عێراقدا و ئێراندا دەگوزەرێ وەک ئەزمەیەک سەیر ناکرێت و ئینسان رازییە بە درێژەپێدانی ئەو ڕەوتەی کە لە کۆتایی هەشتاکانەوە گرتوویەتە بەری و لە باشترین حالەتەکانیدا، حزبی کردۆتە چەترێک کە لە پرسی مردنی کادر و ئەندامەکانییدا یان یادەوەرییە کرێکاری و حزبیە نێونەتەوایەتیەکاندا وەک یادەوەرییەکی جاویدان، وەک نوستالژیایەک بە دەوریدا کۆببنەوە. دۆخێک کە لە ڕەوتەکانی دیکەی ناو چەپی عێراقدا بە زەقی دیارە و ئەو چەپە نوێیەی کە بڕیاربوو بە ڕەخنە لەم ترادیسیۆنە سیاسی و ئایدیۆلۆژیە سنوورەکانی خۆی ڕابگەێنێ، لە ئێستایدا لە ناو هەمان کولتور و ترادیسیۆنی هێزیكی سیاسی سونەتیدا بە تەواوەتی گیریکردوە و بە لەکەناردابوونی خۆی ڕازییە .




وەڵامێک بۆ (کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو)ی شاخەوان شۆڕش… دەرسیم دیبەگەیی

شاخەوان شۆڕش، لە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی (01.07.2022)دا، لە فەیسبووکی خۆیی و ماڵپەڕی دەنگەکان وتارێکی لەژێر ناوی (کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو)دا بڵاوکردۆتەوە. بە مەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردن و ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک، بۆچوونەکانی خۆم لەو چەند خاڵەی خوارەوەدا دەخەمەڕوو، بەڵام هەم کاتی ئەوەم نییە کە ناوی تەواوی ئەو ڕێکخراو، کۆمەڵەی کوردی و کەسانە بێنم کە هاوکارمان بووینە، هەم ئەو بابەتە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەکراوە تا یەکە یەکە ئاماژە بە ناوەکانیان بکەم:…

بۆدرێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن…




دره‌ختی كه‌تناوه‌ له‌ نێوان كاریكته‌ری زۆرباوی و حیكایتخوانی دۆنكیخۆتی… لێكۆڵینه‌وه‌: عه‌لی شێخ عومه‌ر

گه‌ر بوون پێكهاته‌ی چه‌ندین خودی له‌یه‌ك جیاكراوه‌ بێ، له‌ هاوكێشه‌یه‌كدا به‌ پێداویستی په‌یوه‌ست بێ به‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خود، چۆن به‌ چ ڕێگایه‌ك ده‌بێ منی بكه‌ر، وه‌ك بوون ناته‌واوی خۆی پێ پڕِبكاته‌وه‌، چه‌مكی پرسیارێ ئه‌نتۆلۆژی زیندووبكاته‌وه‌، بۆ په‌راوێز خراوین! په‌راوێزبوون چ واتایه‌كی هه‌یه‌! بۆ له‌ دنیای به‌رده‌ستدا نه‌گه‌م به‌ حه‌زو خه‌ونه‌كانم! بۆ ده‌بێ په‌نا به‌رم بۆ خه‌ون خه‌یاڵ! له‌ دواجاردا ئایا ئاوێته‌بوونم، جێنیشێنبوونم له‌نێو ده‌قێكی فانتازی دا، ده‌توانێ ڕه‌گه‌زه‌كانی خه‌یاڵ، هه‌وێنی ئه‌فسانه‌ و سیحرم له‌ چوارچێوه‌یه‌كی گونجاودا، بۆ بگێڕێته‌وه‌، له‌ پێدراوه‌كانی ڕیالیزمی باو، دوورمبخاته‌وه‌، ڕۆچوون به‌م ئاراسته‌یه‌، ئایا باڵابوونی منه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی هونه‌ری، یان گێڕانه‌وه‌ی په‌خشان ئامێزه‌، ئاسه‌واری نه‌مری به‌دوای خۆیدا دێنێ، ئایا كه‌ناركه‌وتنی منه‌، یان جێهێشتنی نووسراوێكی ئۆتۆبایوگرافایی خه‌یاڵئامێزه‌، له‌دوای ناڕِۆشنی له‌ چاره‌نووسی نادیاری من، له‌ دوای حه‌وت ساڵ له‌ژێر دره‌ختێكدا ده‌دۆزرێته‌وه‌، ده‌بێته‌ ده‌قێكی ڕۆمان به‌نێوی “دره‌ختی كه‌تناوه‌”1 ئه‌مه‌ ده‌نگێكی نه‌گووتراوی حیكایتخوانه‌، كه‌ نووسه‌ری ڕۆمان “كه‌ریم كاكه‌” له‌ پشتیه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، ڕۆمانی “دره‌ختی كه‌تناوه‌” ڕۆمانێكی” كه‌ریم كاكه‌”یه‌ له‌ ساڵی 2007 ی ز دا له‌ لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، لقی كه‌ركووك به‌ ژماره‌ 91 چاپكراوه‌، ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ سیوسێ پاژ پێكهاتووه‌، 238 لاپه‌ڕه‌ی مام ناوه‌نده‌، ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ رووی مانا و ده‌لاله‌ت و یوتوبی و فانتازیادا، توانیویه‌تی شوێنێ دیار له‌ هزری وه‌رگردا فه‌راهه‌مبكات، تێڕوانینی جیاواز و پرسیار دروستبكات، هه‌روه‌ها وه‌ك خانه‌خۆیه‌ك، ده‌كرێ له‌ نێوی ده‌قدا بژیت، هه‌ست به‌ جووڵه‌و هه‌ناسه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان بكه‌یت، له‌ ژانوژۆیان تێبگه‌یت، له‌ مه‌ودایه‌كی ئێستێتیكی دا، فره‌ ده‌نگی، بیركردنه‌وه‌ و گومان، لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر به‌دی بكه‌یت، به‌ هیچ شێویه‌ك زاڵبوونی ڕای نووسه‌ر له‌سه‌ر حیكایتخوان نابینین، ئاماژه‌ی ناساندنی بزاوتی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك بابه‌تێكی مێژوو بوونی هه‌یه‌، زۆر به‌ ڕاشكاوانه‌ بێ زۆر له‌خۆكردن، له‌ ناوكۆی لێكه‌وته‌كانیدا، ڕاساندنی كه‌سه‌رو به‌ركه‌وتن له‌ته‌ك ده‌رگیره‌كانی ده‌قدا ده‌كات، ئایا نووسه‌ر تا چ ئاستێ له‌ ڕێگای گێڕانه‌وه‌دا به‌ركه‌ماڵ بووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌و ناساندنی شوێن، ده‌رخستنی گرێچن، ڕێكخستنی ڕووداوه‌كان و گرێدانی به‌ ئه‌فسانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ڕوویه‌كی هه‌قیقه‌ت ده‌دات، له‌ ده‌روازه‌ی ئاوه‌زو بیركردنه‌وه‌، به‌گڕخستنی خه‌یاڵدا، تا ڕاده‌یه‌كی باش سه‌رنجی وه‌رگر به‌ نه‌پچڕاندنی كرده‌ی خوێندنه‌وه‌وه‌ په‌یوه‌ستكردووه‌، هه‌ڵسانگاندنێ نوێ، ده‌رخه‌ی ئاوێته‌بوونی وه‌رگرن، هه‌ماهه‌نگن له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان هه‌قیقه‌ت و هونه‌ردا، له‌گه‌ڵ ده‌روشاندنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی فانتازیا، پاشینه‌ی هێماو ده‌لاله‌ت شان به‌شان له‌گه‌ڵ كرده‌ی گێڕانه‌وه‌دا شۆڕده‌بنه‌وه‌ بۆ نێو ناخی هه‌ست و نه‌ستی یه‌كبه‌یكی كاره‌كته‌ره‌كان، ده‌ڵێیت له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یانناسیت، له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژیت، به‌ تایبه‌تی پیری به‌فر و هه‌ندێ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیاندا كردووه‌، به‌ كه‌م و زۆر باسیان لێوه‌ده‌كات، وه‌ك گوڵناز، ئه‌ستێ، مێرێ، فه‌تانه‌، مه‌ستانه‌، سه‌حر و بێرێ، هه‌روه‌ها حیكایتخوان باس له‌ سێكوچكه‌ی خۆی و مه‌ریه‌م و كوره‌ چاو كه‌سكه‌كه‌ وكاریگه‌ری په‌نجه‌ خوار ده‌كات، ئاماژه‌ به‌ چه‌ندین كاره‌كته‌ری لاوه‌كی ده‌كات، ڕۆمانه‌كه‌ له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، كاتێ حیكایتخوان له‌ گرته‌یه‌كدا، پێ له‌وه‌ ده‌نێت، زۆر نییه‌ پیری به‌فری ناسیبێت، له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكدا پیری به‌فر باسی گۆڕی باپیره‌ گه‌وره‌ی بۆ ده‌كات كه‌ تا ئێستا به‌ پێوه‌ ماوه‌ته‌وه‌، ناوی گه‌نجۆیه‌، كاتی خۆی هه‌موو خه‌ڵكی گوند دێنه‌ سه‌ر ئاینی نوێ، هه‌رچه‌نده‌ چه‌تۆی كوڕیشیی تاقانه‌یه‌، دێته‌ سه‌ر ئاینی نوێ، به‌ڵام ئه‌م له‌سه‌ر ئاینی خۆی ده‌مێنێ، پیری به‌فر به‌ یانزه‌ پشت ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر گه‌نجۆ، حیكایتخوان، له‌ هه‌ر دیمانه‌یك و دانشتنێك پرسیارده‌كات، پیری به‌فر وه‌ڵام ته‌واوده‌كات، ناكات، له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جارێكدا، باسی به‌سه‌رهات و حیكایه‌تێكی بۆ ده‌كات، یه‌ك له‌و باسانه‌، باسی بیره‌وه‌ری و مێژوویه‌كی بۆ ده‌كات، كه‌ به‌ركه‌وتنی له‌ ته‌كیدا هه‌بووه‌، باسی دوو شوێنی نهێنی فانتازی ده‌كات، كه‌ خۆی ئه‌زموونی كردووه‌، كه‌شفی كردووه‌، یه‌كیان دره‌ختی ئافره‌تانه‌، ئه‌وی تر دۆندی پاڕانه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی سێیه‌م پیری به‌فر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، جێگاكه‌ی به‌ نادیاری ده‌مێنێته‌وه‌، تا حیكایتخوان خۆی ده‌یدۆزێته‌وه‌، دارگوێزێكه‌، حیكایتخوان ناوی داری وشه‌ی لێده‌نێت، له‌بن ئه‌و داره‌ له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌، چا و قاوه‌، ئیلهامی بۆ دێ به‌سه‌رهاته‌كان ده‌نووسێته‌وه‌، یه‌ك له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ریه‌م له‌گه‌ڵ چاوكه‌سك دا ده‌كات، كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ چیی ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆیدا چیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ڕۆڵی په‌نجه‌خواری هاوڕێی له‌ دابه‌شكردن و له‌ گرێدانی ڕووداوه‌كان، چیی ده‌بێ چ كه‌تنیك ده‌خاته‌وه‌، چ كاریگه‌ه‌ریه‌ك له‌سه‌ر حیكایتخوان به‌جێده‌هێڵێـت چیی به‌ ئێمه‌ی وه‌رگر ده‌ڵێت، چۆن بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڕه‌هه‌نده‌كانی شوێن
گوندی كه‌تناوه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌، له‌ ئێستای گێڕانه‌وه‌دا، پیری به‌فر نێره‌رێكه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی حیكایتخوان ده‌داته‌وه‌، له‌ ڕووی شوێنه‌وه‌ باس له‌ پابه‌ندبوونی به‌ خاك و نیشتیمانه‌وه‌ ده‌كات، له‌ ده‌سپێكی مێژووییه‌وه‌ پێیدا دێت، له‌ پێش هاتنی ئاینی نوێیه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مان هه‌ر لێره‌دا بوونه‌، لێره‌ له‌ ڕووی زمانه‌وانیه‌وه‌، پێداگریی ناسنامه‌ی شوێنێك هه‌ڵده‌گرێ، درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ ئێستای گێڕانه‌وه‌، گه‌رمێژوو په‌یوه‌ندی میلله‌تێك هه‌ڵنه‌گرێ به‌ ڕووداو، كاره‌سات، به‌رگری، هزری مانه‌وه‌ و كارتێكردن، ئه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی پیری به‌فر ده‌توانێ هه‌ڵیبگرێ، كه‌ مێژوو به‌ یانزه‌ پشت ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر گه‌نجۆی باپیره‌ گه‌وره‌ی، ئاماژه‌كردن به‌ كێلی گۆڕی باپیره‌ گه‌وره‌ی كه‌ تا ئێستا هه‌ر به‌پێوه‌ ماوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاسته‌كانی گێڕانه‌وه‌دا هه‌ڵبژاردنی شوێن و شوێنكات، مانا، ئاوه‌ز و دلاله‌ت هه‌ڵده‌گرێت، ده‌كرێ چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێ، چۆن بیره‌وه‌ری پرۆژه‌یه‌كه‌ له‌ دوای مردنه‌وه‌ نه‌بێت نایه‌ته‌ دی، مانه‌وه‌ی كێلی ئه‌و گۆڕه‌ش له‌ گۆڕستانێكی وێرانبوو، لای پیری به‌فر پرۆژه‌یه‌كه‌، له‌ كرده‌ی گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری خۆی دا، ژێده‌رێكی ئیلهام به‌خشه‌، گوندی كه‌تناوه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ نه‌زانراوانه‌یه‌ كه‌ بۆ ته‌واوكردن و نووسینی ده‌ستنووسی ڕۆمانه‌كه‌ی، حیكایتخوان هه‌میشه‌ داگه‌ڕانی بۆ ده‌كات، به‌ دیوێكی دیكه‌دا ده‌كرێ ئێمه‌ی وه‌رگر، له‌نێوان مانه‌وه‌ی كێلی گۆڕه‌كه‌و له‌گه‌ڵ ناوی خاوه‌ن گۆره‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ك بدۆزینه‌وه‌، واتا له‌گه‌ڵ گه‌نجۆ به‌ پێی گێڕانه‌وه‌كانی پیری به‌فر، كه‌ به‌ تاق و ته‌نیا ڕاده‌ستی ئاینی نوێ نه‌بووه‌، پێداگری و سووربوونی له‌سه‌ر پرینسیپی ئاین و تێڕوانینی خۆی كردووه‌، جیابوونه‌وه‌ی له‌وانی تر مانایه‌كی جیاواز به‌ ژیان و مردنه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت، هه‌ستی بوونایه‌تی له‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌ ده‌سبه‌رده‌بێت كه‌ هاودژبوونێك نه‌ك له‌ مانای ژیان به‌ڵكو له‌ مردنیشدا، ڕه‌نگده‌داته‌وه‌، ئاسه‌وارێ جیاواز له‌پاش خۆی به‌جێده‌هێڵێت، پرینسیپی سووربوون، مانه‌وه‌ و ڕاده‌ستنه‌بوون شوێنه‌وارێ بۆ مێژوو ده‌هێڵێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕاده‌ستبوون، ئاینیان گۆڕی، شوێنیان له‌ گۆڕستانه‌كه‌دا نابینین، به‌ چه‌تۆی تاقه‌ كوڕه‌كه‌شیه‌وه‌ كه‌ ڕاده‌ستی ئاینی نوێبوو، بۆیه‌ ده‌بینین، سه‌رجه‌م گۆڕه‌كان وێرانبوو، ته‌نیا یه‌ك گۆڕ گه‌واهی مێژوویه‌كه‌، له‌ شوێن و داكه‌وته‌كانی ئه‌و گۆڕستانه‌، له‌ نیشتیمانێك دا ماوه‌ته‌وه‌، ئایا ئه‌و ڕۆژه‌ مێژووی سه‌رفرازی نیشتیمان له‌ گۆڕنرا! یان به‌ ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌، گۆڕا بۆ چوارچێوه‌ی به‌رگری، ئایا ئه‌و ڕۆژه‌ شۆخی نیشتیمان كۆتاییهات، گه‌نجۆ وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌ر له‌و قاڵبه‌ خێڵایه‌تییه‌دا، مراندی، ئه‌وی له‌ ئێستای گێڕانه‌ودا به‌ نه‌مری ماوه‌ته‌وه‌، كێلی خه‌ونێكه‌ نه‌هاته‌ دی، نه‌وه‌ی كوڕه‌ تاقانه‌كه‌یه‌تی، كه‌ پیری به‌فره‌، نه‌وی چه‌تۆیه‌، خه‌ڵكی گونده‌، چه‌تۆ جگه‌ له‌وه‌ی ناوی كه‌سێكه‌، له‌هه‌مان كاتدا، ده‌كرێ وه‌ك ئاوه‌ڵناوێ وه‌ریگرین، كه‌ خه‌سڵه‌تی ئازایه‌تی ده‌به‌خشێت، چه‌تۆی بێ پرینسیپ، وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌وانیتر كه‌ له‌ ئاینی باوباپیرانی لایدا، له‌ دوای ئازایه‌تی و هه‌ستكردنی به‌ كه‌رتبوونی شوێن و غه‌ریزه‌ی مانه‌وه‌ و مردن، نامۆبوونی خود له‌ته‌ك بابه‌ت، داپچڕانی یه‌كبوونیان، كت ومت وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌، كه‌ ناتوانن مێژووی خۆیان بنووسن، گۆڕانكاری له‌ چاره‌نووسی خۆیان دا بكه‌ن، ئازان شه‌ری به‌رگریان زۆركردوه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ وه‌ك ڕووداو ماونه‌ته‌وه‌، نه‌یان توانیوه‌ گۆڕانكاری له‌نێو مێژوودا بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك گۆرستانه‌كه‌ به‌ وێرانی ماوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ دووسه‌د كه‌سن، حه‌ڤده‌ ماڵه‌، سه‌ر به‌ هیچ شوێنێك نییه‌، له‌ ڕووی مێژووه‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی، ئه‌سته‌مبووڵ، تاران، به‌غدا، كۆنتره‌، كه‌ریم كاكه‌ی ڕۆمانووس زۆر به‌ ووردی به‌ تۆبۆگرافیانه‌، ڕووماڵی شوێنه‌كانی كردووه‌، هه‌ر له‌ ماڵ، رووبار، جۆگه‌، هه‌ردو دۆڵ و شوێنی چیاكان، دارو به‌ردو ته‌نانه‌ت وه‌رزه‌كانیش سیمبولێكن له‌ نێو كاره‌كته‌ره‌كاندا ده‌ره‌وشاندنه‌وه‌ی هه‌یه‌، ئه‌م شوێنه‌ گشتییه‌، خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی سێ لای سێگۆشه‌یه‌كه‌، له‌ سێ لاوه‌، سێ ڕێگای لێده‌بێته‌وه‌، به‌ ئاراسته‌ی باكوور ڕێك ده‌چێته‌ نێو ئه‌سته‌مبووڵ، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌چێته‌ تاران، به‌ره‌و خوار له‌ به‌غدای، له‌ ئاست دوورو نزیكی مه‌وداكانی، هه‌ر سێكیان به‌ پێوه‌ری بڕینی شوێنكات، به‌ مانگ و هه‌فته‌ و ڕۆژ یه‌كسانن، پۆلینكردنی مه‌ودای شوێن به‌ كرده‌ی شوێنكاته‌وه‌، پێدزێكه‌، گرێدانێكه‌، به‌ ڕووداوه‌وه‌ به‌ستراوه‌، په‌یوه‌ندی به‌ جووڵاندنه‌وه‌ و خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كان هه‌یه‌، پێوانی كات له‌ پێدراوه‌كانی شوێن دا، به‌ ڕێژه‌ی جیاواز كاریگه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان جێگیرده‌كات، له‌ ڕێگای شوێنه‌وه‌ ده‌كرێ باری ده‌روونی و تێڕوانین و گۆشه‌نیگایان دیاریبكات، سێبه‌ری ڕووداوه‌كان به‌ پێی جووڵه‌ی كه‌سه‌كان له‌ شوێنكاتدا ئاسه‌واری نه‌خشه‌یه‌ك له‌ شوێندا به‌جێده‌هێڵێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی تۆخده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌تانی كه‌تناوه‌ وه‌ك شوێن كاریگه‌ری پێگه‌ی جوگرافی ته‌نراوه‌ به‌ سێ ڕێگاوه‌، به‌ سێ كه‌لتوور، به‌ سێ میلله‌ت و به‌ سێ بیركردنه‌وه‌و بۆچوونی جیاواز، به‌م هۆیه‌وه‌، ناو و شووناسێ جێگیری نییه‌، هه‌ر كه‌سێ دێت ناوێكی لێده‌نێت، حیكایتخوان، كه‌ ده‌نگی دووه‌می نووسه‌ره‌، به‌ كه‌تناوه‌ ده‌یناسێ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناو له‌ شوێن، كردنی به‌ ناشوێن، باكڕاوندی گومانێ فه‌راهه‌مده‌كات، نه‌ له‌ئێستای گێڕانه‌وه‌دا، نه‌ له‌ ڕابردوویشدا سه‌قامگیری تێدا به‌رجه‌سته‌ نابێت، به‌ پێی گێڕانه‌وه‌كانی پیری به‌فر، به‌ درێژایی مێژوو، له‌ ژێر كاریگه‌ری فاكته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌دا، له‌ ناوه‌وه‌دا سیما سروشتییه‌كانی سه‌قامگیری له‌ ناو شوێن دا تێكشكاندووه‌، هه‌ر له‌ په‌له‌مار، هێرشبردن، سووتاندن، ماڵوێرانی، ئاسه‌واره‌كانی تۆپبارانكردن و تووندوتیژی جه‌نگه‌ ناڕه‌واكان، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌سه‌كان هه‌یه‌، جارێك ده‌كه‌ون، بۆ جارێكی تر كه‌ هه‌ڵده‌سنه‌وه‌، ناگه‌نه‌ كۆتا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مانه‌وه‌، هه‌رله‌و قاڵبه‌دا ده‌مێننه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا، ئاینده‌یه‌ك به‌دی ناكه‌ن، مانایان پێ ببخشێت، ناسنامه‌ هه‌ڵگرن، له‌ شوێنێكی سه‌ختی دووره‌ده‌ستن، له‌ سێگۆشه‌یه‌كن، نه‌ مه‌نفایه‌كی فه‌رمییه‌، نه‌ نیشتیمانێكی ئازاده‌، خه‌ون و بیرو پلانی دواڕۆژیان پێ نییه‌، تا په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزه‌تیڤی پێوه‌ببه‌ستن، ناوو شووناس هه‌ڵگرن، مارك ئاوگه‌ له‌ شوێنێكدا ده‌ڵێت “جیاوازی شوێن و ناشوێن له‌وه‌دا ده‌بینێت، شوێن په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزیتیڤ و شوناسچێنی له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌رو هۆشیارییدا هه‌یه‌ “2 به‌پێی پێدراوه‌كانی ده‌قی به‌رده‌ست دا، كه‌ریم كاكه‌ له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا، زیره‌كانه‌ توانیویه‌تی ئاماژه‌ به‌ ره‌هه‌نده‌كانی ناشوێن بكات، یه‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنیدا، قه‌ربووی شوێنی ڕاسته‌قینه‌ ده‌كات، به‌ سێ شوێنی یوتۆبییه‌وه‌ گرێده‌دات، وه‌ك دره‌ختی هاوینه‌، دۆندی پاڕانه‌وه‌ و دره‌ختی وشه‌، كه‌ شووناسی تاك به‌ شوێن و ناسنامه‌وه‌ پابه‌ندده‌كات، چاوپۆشین له‌ شوێنی ڕاسته‌قینه‌، په‌نابردن بۆ شوێنی یوتۆبی، لادانێكی ئۆنتۆلۆجییه‌ له‌ زانراوێك، پرسیارێ نه‌مر له‌ ناشوێندا ده‌كات داوای وه‌ڵام و شووناس ده‌كات، ناتوانێ له‌ چوارچێوه‌یه‌كدا بیدۆزێته‌وه‌، سنووری بۆ دانێ، كاریگه‌ری ڕابردووی ئه‌م شوێنه‌ جوگرافییه‌، كارێكی وا ده‌كات ناسنامه‌ی شوێن پێشهاتنی حیكایتخوان، به‌ نه‌زانراوی بمێنێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌می حیكایتخوانیش ناتوانێ ناوی لێبنێت، ناو واتا شووناس ناسنامه‌، نه‌ك خه‌سڵه‌ت، كه‌تناوه‌ خه‌سڵه‌تێكه‌، به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ بێت یان بێ مه‌به‌ست بێت، شوێن ناوو ناسنامه‌ی لێسه‌نراوه‌، به‌ خه‌سڵه‌ت ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌ی له‌ دیاریكردنی سنووری جوگرافیای به‌رجه‌سته‌كراو دا، چیی هێشتووه‌ته‌وه‌ بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی شوێن و ناوی ڕاسته‌قینه‌، چۆن وه‌ڵامی مێژوو ده‌داته‌وه‌، ناو داماڵراو نییه‌ له‌ جه‌سته‌، شوێن سڕینه‌وه‌و ئاسه‌واری ناوو شوێن، ڕێك دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕستانه‌ ویرانه‌یه‌ كه‌ نه‌ ناوو نه‌ ئاسه‌واری گۆڕیان نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ هێڵی سووره‌، به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌ی ناوێكه‌ مێژوویه‌ك هه‌ڵده‌گرێ، كێلی گه‌نجۆیه‌، له‌ كاروانی مێژوودا ناسنامه‌یه‌كی نه‌خوێندراوه‌، فه‌رامۆشكراوه‌، له‌ بیره‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی سه‌رزاره‌كیدا ماوه‌ته‌وه‌، جارجار پیری به‌فر باسیده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخ و كه‌سه‌ره‌، ماكی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وار و بێئاگای تاكه‌، په‌یوه‌ندی به‌ ناوو شوێنه‌وه‌ پچڕاوه‌، پێچه‌وانه‌ی هاونیشتمانیه‌، كه‌ تا ئێسك لكاوه‌ به‌ نیشتیمانه‌وه‌، نامۆ نییه‌ به‌ شوێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی كه‌تناوه‌ی سه‌پاند، كردییه‌ ناونیشانی ده‌سنووسه‌كه‌ی، له‌نێویدا به‌ شێوازێكی ئۆتۆبایۆگرافیایی خه‌یاڵئامێز بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی و پیری به‌فرو كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی تێدا نووسی، كه‌سێكی هاوزمانه‌ خوێنده‌واره‌، له‌ باره‌گایه‌كه‌یدایه‌، به‌ناو چه‌كداره‌، ئێستا ساچمه‌ له‌ لاقی دایه‌، وازی له‌ چه‌كداری هێناوه‌، هه‌ڵبژاردن و سه‌پاندنی ناوی كه‌تناوه‌، به‌ده‌ر نییه‌ له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی، چه‌ندین جار له‌نێو ده‌قی گێڕانه‌وه‌دا به‌ركه‌وتن له‌ته‌ك شوێن و ڕووداوو كه‌سه‌كاندا ده‌كات، هه‌ر جارێ به‌ مه‌بستێ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، بۆ نموونه‌ “من دوعا گه‌رمه‌كانی دایكم بیرده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌تنێكم ده‌كرد”رۆمان ل81، “له‌ دوایی بزربوونی من، مه‌ریه‌م ئه‌و كه‌تنه‌م لای كه‌س ناگێڕێته‌وه‌”رۆمان ل 132، “هه‌رچی هه‌یه‌ به‌ په‌نجه‌ خواره‌كه‌ی بكه‌م ئه‌و كه‌تنه‌ی به‌ من كرد”رۆمان ل 126 * چۆن حیكایتخوان ناپاكی له‌ته‌ك ناوی شوێندا ده‌كات، به‌ركه‌وتنی هه‌ندێ له‌ كاره‌كته‌ره‌كانیش له‌ شوێندا ناپاكی له‌ته‌ك ئه‌مدا ده‌كه‌ن، باكڕاوندی ئه‌م ناپاكییه‌ واده‌كات ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی به‌ نه‌زانراوی بمێنێته‌وه‌، به‌ خه‌سڵه‌تێ، بناسرێنه‌وه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌زموونه‌كانی خودی حیكایتخوانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش شوێن ئاوێنه‌ ئاسا ڕووخساری كارێكته‌ره‌ سه‌ركیه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرێ ، ئه‌وانیش بێ ناون، به‌ خه‌سڵه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌ناسڕێنه‌وه‌، وه‌ك پیری به‌فر، حیكایتخوان به‌ ساچمه‌ له‌ لاقیدایه‌ ده‌ناسڕێته‌وه‌، په‌نجه‌خوار، كه‌ له‌ دواجاردا مه‌ریه‌م مێردی پێده‌كات، چاوكه‌سكه‌كه‌ به‌ ده‌نكی مه‌ریه‌م ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، هه‌ر یه‌ك له‌م كاره‌كته‌رانه‌ له‌ ناوكۆی ئه‌جیندای هاوكێشه‌یه‌كن، دڵنه‌وای به‌ ڕه‌وتی ده‌قی خوێندراو ده‌به‌خشن، هه‌ر یه‌كێكیان تابلۆیه‌كه‌ له‌ وه‌رگیڕاوه‌كانی چه‌مكی كه‌تن، له‌ پێدراوه‌كانی ده‌قی نووسراوی حیكایتخوان دا نیشتجێبوونه‌، بۆ نموونه‌ پیری به‌فر له‌ كه‌تنی چاوه‌ڕوانیدا, له‌ پاییزه‌وه‌ بۆ هاوین، واتا سێ وه‌رز به‌ ته‌ماحی به‌هه‌شتێكی دنیایی به‌ یوتۆبیای دره‌ختی هاوینه‌ و دۆندی پاڕانه‌وه‌ ڕایده‌گرێت، چاوكه‌سكه‌كه‌ پیرۆزی مه‌ریه‌می دڵخوازی لێ زه‌وتده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا، ئومێدێكی پێده‌به‌خشێت، به‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ پیرۆزیی مه‌ریه‌می به‌ركه‌وێت، په‌نجه‌ خواره‌كه‌ به‌ غه‌یوری خۆی تا ئه‌م له‌سه‌ر ڕێگای پیرۆزی مه‌ریه‌م هه‌ڵكه‌نێ، به‌رده‌وام به‌ خراپه‌ ناوی مه‌ریه‌م ده‌هێنێ و برینداری ده‌كات، له‌ ناوكۆی ده‌قدا، تابلۆیه‌ك له‌ گومان وه‌رده‌گیرَِێت، جولیا كریستیڤا ده‌ڵێت”هه‌موو ده‌قێك بریتییه‌ له‌ تابلۆیه‌ك له‌ وه‌رگێراوه‌كان”3، له‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان دا، ئه‌م تابلۆیانه‌، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌تنه‌كانی حیكایتخوانن ، ڕه‌نگدانه‌وی كه‌تنه‌كان بنه‌مایه‌كی تر ده‌خاته‌ سه‌ر بابه‌تی ڕووداوه‌كانی نێو شوێن و جه‌سته‌ی ناله‌بارو هه‌ست و نه‌ستی حیكایتخوان، به‌ جۆرێك نه‌ ناوی خۆیمان پێده‌ڵێت، نه‌ ناوی ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وتنی ڕِاسته‌وخۆی له‌ته‌كیاندا هه‌یه‌، جگه‌ له‌ ناوی مه‌ریم نه‌بێت، ئه‌ویش له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌ریه‌م، له‌ ناجێگری خۆیدا ئاوێنه‌ ئاسایه‌كه‌، له‌ ناشوێنی دا نا مۆبوون، له‌ گرته‌ جیاوازه‌كانی گێڕانه‌وه‌دا، وێنه‌ی شكستی خۆی تێدا ده‌بینێ، هه‌ڵبه‌ت به‌هه‌مان تێڕوانینی چه‌مكی بێ ئومێدی شكستیه‌وه‌ش، نه‌گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كان، هاوته‌ریبیه‌كی هاوسۆزانه‌ له‌ته‌ك ده‌ستبه‌رداربوونی ڕه‌هه‌نده‌كانی جێگری شوێن له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووخساری ناجێگیری مه‌ریه‌مدا به‌دیده‌كات، له‌ ڕۆمانی نوێدا له‌نێو نه‌زانراوه‌كانی ده‌قدا توانه‌وه‌ی ناو و ڕووخساری ئه‌وانه‌ی ناویان نه‌هاتووه‌، به‌ چڕبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ گه‌ماڕۆدراون، ڕێگا ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كه‌ساندنی ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه‌، بوونه‌ته‌ ژێده‌رێك له‌ نواندن و ڕێكخستنی بارودۆخێكی گواستنه‌وه‌ له‌ وێنه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ وێنه‌یه‌كی تر. .

نهێنی به‌هارو شكستی هاوینه‌
له‌ناوكۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌، به‌پێی ئه‌زموون، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌سڵه‌ته‌كانی پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی وه‌ك دالێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر مه‌دلوول، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش دروسته‌، ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌ گوێره‌ی پێشهاته‌كانی ڕووداو ده‌جوڵێن، له‌ دیمه‌نێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ دیمه‌نێكی تر، له‌ ئاست كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر شقڵی جیاواز، یان لێكچواندن وه‌رده‌گرن، به‌ هه‌ندێ داگری ڕه‌نگه‌ ده‌رگاكانی لادان وهه‌ڵخلیسكانیش له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سروشتیكانی مرۆڤ دا ده‌سته‌به‌ربكات، قین و ئه‌وین ئاوێزانی یه‌كتربكات، هه‌ڵبه‌ت نه‌خشه‌ی جومگه‌كانی بنیادی كه‌سایه‌تی، بێ بنه‌ما له‌ جوگرافیایی ده‌قدا نایته‌ سه‌ر مێژووی ناساندنی كه‌سه‌كه‌وه‌، گه‌ر مانایه‌كی پێنه‌به‌خشێت، فیلیب هامۆن له‌ شوێنێكدا ده‌ڵێت ” له‌ میانه‌و ناكۆی ده‌قدا نه‌بێ كه‌سایه‌تی نه‌ ژێده‌ر و نه‌ مانای هه‌یه‌”4 گه‌ڕان به‌ دوای مانادا، له‌ دوای به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ كاریگه‌ری به‌شه‌ به‌ربڵاوه‌كانی چه‌مكی زانین ڕاسته‌وخۆ بلكێنین به‌ بارودۆخی ده‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كان، ئه‌م كرده‌یه‌ش له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، ئاڵۆزییه‌ك به‌ خۆوه‌ ده‌بینێ، به‌ ستایلێكی بازنه‌یی هه‌وڵده‌ده‌ین، خوێندنه‌وه‌یه‌كی شاقوڵی بۆبكه‌ین، ته‌وه‌ری سێكسی وه‌ك لێكه‌وتێك بۆ بكه‌ینه‌ ده‌ستبژێرێكی گونجاو، بارودۆخی كه‌سایه‌تی حیكایتخوان و ئاسته‌كانی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان، له‌ ڕیچكه‌ی به‌ركه‌وتنی له‌ته‌ك ده‌وروبه‌ردا بكه‌ینه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ئاشكراكردنی ڕایه‌ڵه‌كانی نهێنی و له‌زه‌تی دۆزینه‌وه‌ دژه‌وازه‌كانی، كه‌ له‌ نێوان پێوه‌رو جیابوونه‌وه‌دا، ده‌بنه‌ هانده‌رێك بۆ ڕامكردنی په‌یوه‌ندییه‌ك، به‌ حه‌سره‌ته‌كانی ئه‌وین و تێركردنی دواكانی جه‌سته‌وه‌ گه‌مارۆدراون، به‌ پێلێنانی كه‌سایه‌تی حیكایتخوان خۆی به‌ مۆنۆلۆگ، گوزارشت له‌وه‌ ده‌كات، به‌وه‌ی زووگوورتیه‌، له‌ دنیای ژندا هیچ ئه‌زموونێكی نییه‌، ئه‌وانه‌ی به‌زای ئه‌ون خه‌ریكه‌ ده‌بنه‌ باپیره‌، كه‌چی ئه‌میش هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌، خالییه‌ له‌ تام و كامی مێینه‌، بێ مێنه‌ ئاوێنه‌ی یاده‌ورییه‌كانی ته‌ڵخ و ناته‌واوه‌، له‌زه‌ته‌ ناكات گه‌ر جوانییه‌كانی پیاوه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ مێنه‌دا نه‌بینێ، ده‌ترسێ نه‌گات به‌ له‌زه‌تی ئه‌و نه‌هێنییه‌ی كه‌ توانه‌وه‌ی ڕه‌نگی جه‌سته‌ی خۆی له‌ ڕه‌نگی جه‌سته‌ی مێینه‌دا به‌دی نه‌كات، ئای له‌ سیحری تێكه‌ڵبوونی ڕه‌نگه‌كان، ئای له‌ مێینه‌و جوانییه‌كانی، به‌ تایبه‌ت مه‌ریه‌م، كه‌ به‌ گوێره‌ی حیكایتخوان، گشت جوانی كیژانی دنیا له‌ودا ده‌بینێ، مه‌ریه‌م و شۆخییه‌كه‌ی بوونێكی هایدگه‌رییه‌، ئاوێنه‌یه‌كه‌ خۆی تێدا ده‌بینێ، ماڵێكه‌ چۆن ئه‌و تێدا نیشته‌جێبووه‌، ده‌یه‌وێت ئه‌میش تێدا نیشته‌جێبێت، باشله‌ر ده‌ڵێت”ده‌بینین وێنه‌كانی ماڵ، به‌ دوو ئاراسته‌دا ده‌جوڵێته‌وه‌، به‌ دیوێكدا ئه‌وان له‌ناو ئێمه‌دان، به‌ دیوێكی تریشدا ئێمه‌ له‌ناو ئه‌وانداین”5 به‌ڵام ئایا مه‌زنده‌و ویستی حیكایتخوان، به‌ شێوازێكی ئه‌رێنی به‌ پێی نه‌خشه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌م له‌ چینه‌ قووڵه‌كانی خه‌ون و بێئاگاییدا دایڕشتووه‌، ده‌جوڵێته‌وه‌، یان به‌ردی گوناهێك، ده‌بێته‌ له‌مپه‌ڕێك تراژیدیایی شكاندنی ئاوێنه‌یه‌ك له‌خۆده‌گری، ئه‌می حیكایتخوان مه‌ریه‌می تێدا ده‌بینێ، چ كاره‌ساتێكه‌ خۆی به‌ قوربانیه‌ك ده‌بینێت، تاوانبار ئاسا سروشتی بوونایه‌تی خۆی، له‌ لێكچواندنی سروشتی هاوێندا به‌دی ده‌كات، و ده‌ڵێت من پیاوێكی هاوینه‌م، وشك و برینگ، بێ هه‌وری مێینه‌و بارانی به‌ یه‌كگه‌یشتن، گله‌یی و گازنده‌ له‌ مه‌ریه‌م ناكات، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ژنی دنیا غه‌دریان لێكردوه‌، هه‌ستكردن به‌م غه‌دره‌ له‌ ئێستاوه‌ نییه‌، ڕابردوویه‌كی له‌ مێژینه‌ی هه‌یه‌، گرێیه‌كه‌ به‌ نه‌مری ماوه‌ته‌وه‌، كاتی خۆی له‌ پۆلی سێی ناوه‌ندی، مامۆستایه‌كی ژن وانه‌ی بیركاری پێ گووتووه‌، ڕێك سه‌یری ناوچه‌وانی كردوه‌ پێی وتووه‌ “هه‌ندێك سه‌روسیما هه‌یه‌ هیچ ژنێ حه‌زی پێ ناكات” رۆمان ل 135،حیكایتخوان ده‌ڵێت كه‌س وه‌ك ئه‌و مامۆستایه‌ منی نه‌ناسیه‌وه‌، واژووكردنی ئه‌م پێلێنانه‌، ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ڕاده‌ستبوونه‌ به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌هاری گه‌نجێنی، قۆناغی هه‌رزه‌كاری، پووكانه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستیی به‌رانبه‌ر به‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌، ڕۆچوونه‌ بۆ نێو وه‌رزی هاوینه‌، به‌ نێو تین و گه‌رمای نامۆبوونی سێكسی، بازدانه‌ له‌ به‌هاری په‌یوه‌ندی دڵداری بۆ هاوینێ كه‌ ناتوانێ، تیونییه‌تی ئاه‌ وحه‌سره‌ته‌كانی به‌هاری دڵ بشكێنێ، هاوینێكی ته‌نیا، بێئومێد، بێبه‌شه‌ له‌ پاشخانی به‌هاری، وه‌رزیكی ناته‌واوه‌، بێ قۆناغ و دۆگمایه‌، هه‌ست به‌كه‌می ده‌كات، تا بڵێیت شه‌رمنه‌، ناتوانێ گوزارشت له‌ دڵداری بكات، پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌ی مامۆستاكه‌ی كردووه‌ته‌ ڤیزای مینبه‌رێك، به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه‌ و سته‌ملێكردنی خۆی تێدا نوێده‌كاته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌سێكی ئیسك قورسه‌، دڵگیر نییه‌، ئه‌م هه‌ستكردنه‌ گیانێكی شه‌ڕانگێزو دڵره‌ق و خه‌سڵه‌تێكی هاوینه‌ی پێده‌به‌خشێت، پاڵنه‌رێكه‌ په‌ی به‌ ڕیگای سروشتی نابات، بیگه‌یه‌نێته‌ مه‌به‌ست، ڕاسته‌وخۆ قه‌دبڕێكی میكانیكی ده‌گرێته‌به‌ر، له‌ ڕقدا، زیاتر بیر له‌ ده‌سكه‌وت و له‌زه‌تی جه‌سته‌یی ده‌كاته‌وه‌، وه‌ك له‌وه‌ی بیر له‌ په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری بكاته‌وه‌، درككردنی به‌ دڵه‌ڕاوكی و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری ڕاسته‌قینه‌، ده‌یخاته‌ ژێر فشاری پرسیاره‌ تێكشكێنه‌كانی خود، چ گوناهێكی كردووه‌، ڕه‌زای قورسه‌، له‌ سێی ناوه‌ندییه‌وه‌، قوربانی ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌، وه‌ك تاوانبارێك خۆی ده‌بینێت، ناچێته‌ دڵی ژنه‌وه‌، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دنیایی سۆزو جوانی ژن، به‌ لێبوردن، چاوپۆشین له‌ ئێسك قورسی بكرێت، پیرۆزی به‌ ده‌ستبهێنێ، بێ ترس، به‌ ئومێده‌وه‌ خۆی یه‌كلابكاته‌وه‌، بێته‌وه‌ نێو ئامێزی كه‌سكی به‌هارانه‌، بێته‌ لای مه‌ریه‌م، مه‌ریه‌م گوزارشت له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ هاوینه‌وه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغی پێشتر باوشێكه‌ له‌ سۆز، ده‌یگێڕێته‌وه‌ بۆ به‌هاری چاوه‌ سه‌وزه‌كانی، بۆ سروشتی په‌یوه‌ندیی دڵداری، كه‌ له‌ هه‌ر سێ ڕێسای ئایدلۆژیاو سایكۆلۆژیاو له‌ دوا جاردا له‌ته‌ك سێكس دا كۆكن، به‌ڵام تێزی ئه‌م ڕێسا سروشتیه‌ له‌ته‌ك په‌یوه‌ندی دڵداری عوزری دا یه‌كنایه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش نه‌كرانه‌وه‌ی به‌هاره‌، نه‌بوونی سێكسه‌، داخران و قه‌تیس بوونی ده‌روونه‌، له‌نێو وه‌رزی نه‌بوونی و وشكه‌ ساڵی هاوینه‌یه‌، هه‌ست و لاقه‌نه‌كردنی پیرۆزییه‌، مانه‌وه‌یه‌ له‌نێو بێگه‌ردیدا، سه‌رسامبوونی به‌ جوانی، ته‌قینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی ئاوهانه‌، بچوككردنه‌وه‌ی خۆی وگه‌وره‌كردنی ئه‌وی دڵخواز، وای لێده‌كات ئه‌و به‌ پێمێردێ پیرۆز، بێ سێكس سه‌یركات، ئایا بیركردنه‌وه‌ له‌ چه‌مكی جوانی ڕه‌ها له‌ خود دا، مانای نه‌مرییه‌ك نابه‌خشێت كه‌ كرده‌ی سێكس تێدا به‌ تاوان هه‌ژماربكرێ، له‌ هه‌مان كاتدا درزێك فه‌راهه‌مناكات له‌ته‌ك مردنی حه‌زو خولیای گه‌یشتن به‌ كرده‌ی سێكسی، به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان، جوانی په‌یوه‌ست ناكات به‌ پاكدامێنی و بێگه‌ردی، گه‌ر له‌ ئاستی بینیندا دوالیزمه‌ی ڕووه‌ ئه‌رێنییه‌كی جوانی بێتاوانی بێت، ئه‌وا ڕووه‌ نه‌رێنییه‌كی جوانی ناشرینی و هه‌ست به‌خشینه‌ به‌ تاوان، به‌ گوناهبوون، ئافره‌ت په‌رستگایه‌كه‌ شوێنی گونهكارو تاوانباری تێدا نابێته‌وه‌، به‌هارێكه‌ شوێنی هاوینی تێدا نییه‌، پرسیارێكه‌ ته‌نیا وه‌ڵامێكی تێدا نییه‌، گه‌ر زۆری بۆ بێنی هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دنیایی ده‌ره‌وه‌، یان بۆ ڕابردوویه‌ك، له‌ ناسنامه‌ی وه‌رزێك دا، وه‌ك تاوانبارو گوناهبارێك ڕه‌نگ وبۆی داوه‌ته‌وه‌، خۆی به‌ پیاوێكی هاوینه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ش هاوشانه‌، یه‌كدێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به‌ دره‌ختی هاوینه‌، یان دره‌ختی ژنانه‌، ژنان له‌ گه‌رماوه‌كه‌ی مێرێ بۆی ڕووت ده‌بنه‌وه‌، مه‌راقی ئه‌میش بینینی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌مه‌ به‌ ڕووت و قووتی، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی به‌هێزی مانه‌وه‌یه‌تی له‌ كه‌تناوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دان به‌خۆیدا ده‌گرێت، به‌ ناچاری به‌رگه‌ی چاوه‌ڕوانی سێ وه‌رز ده‌كات، هه‌ر له‌ پاییزی گه‌یشتنییه‌وه‌ بۆ زستان، به‌هاری درێژ و ئینجا هاوینی مه‌به‌ست، ئه‌م كه‌ ته‌مه‌نێكی به‌هاری له‌ده‌ستچووه‌، ڕقی له‌ به‌هاره‌، جوانی سروشت له‌ هاویندا ده‌بینێ، ئه‌م بینینه‌ به‌دیوێكدا یه‌كدێته‌وه‌ له‌ته‌ك پێكهاته‌ی وشك و برینگی بوونیدا، به‌دیوی سروشتیش دا، پارادۆكسێ له‌ته‌ك به‌هاری سه‌وزی دوورو درێژی كه‌تناوه‌ دا، فه‌راهه‌مده‌كات، كه‌ پره‌ له‌ گوڵ و گوڵزار، به‌ دیویكی دیكه‌شدا له‌ته‌ك چاوسه‌وزه‌كه‌ی هاورێی دا، ئه‌م پارادۆكسه‌ نوێ ده‌بێته‌وه‌، به‌ كردار له‌ته‌ك مه‌ریه‌می چاوكه‌سكدا یه‌كدێته‌وه‌، به‌وه‌ی هه‌ردووكیان به‌ جووته‌ دوو بوونه‌وه‌ری به‌هارین “به‌ چاوی خۆم له‌ درزی به‌ردێكه‌وه‌ دیتم، وا له‌ ژێر براده‌ره‌ چاو كه‌سكه‌كه‌م ڕاكشاوه‌ ماچی ده‌كات، نازانم چیی دییكه‌یان ده‌كرد” ڕۆمان ل 76 ، ئه‌م بینینه‌، شاهیدی یه‌كه‌مه‌، له‌ ناوه‌خوندا، بڕیارده‌دات، چیتر بینه‌ر نه‌بێت، له‌ ساتی ڕوودانی گوناهه‌كه‌ كه‌ له‌وێبوو خۆی نه‌گرت، هه‌ڵهات، له‌ ئاستێكدا هه‌قیقه‌تی كه‌سێكی به‌ ده‌ستهێناوه‌، له‌ مه‌زنده‌یدا نه‌بوو ئاوهانه‌ بێت، له‌ ئاستێكی دیكه‌دا له‌ ڕاده‌ستبوون و په‌رتبوونی جه‌سته‌ی ئه‌و به‌هشته‌ پیرۆزه‌ هه‌ڵدێ كه‌ ڕۆحی خسته‌ نێو دۆزه‌خی دۆڕاندن، گه‌ڕاندییه‌وه‌ بۆ هاوینی قاتی، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا، داڕمانی زه‌مینه‌ی پۆلینكردنی ڕه‌هه‌نده‌كانی سیحری خۆشه‌ویستی عوزرییه‌، سه‌ره‌تای خاڵی وه‌رچرخانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داكه‌وته‌ سروشتیه‌كانی چه‌مكی سێكس، چاولێكردن و به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی باڵاڕۆی خوده‌ له‌ بیرۆكه‌یه‌كی جێگر، مه‌ریه‌مه‌كه‌ی جارانی تێدا نابینێ، ده‌ركردنه‌ له‌ به‌هشتی پاكدامێنی بۆ دۆزه‌خی سێكس، شۆكه‌، ڕاساندن و باوه‌ڕهێنان به‌و گرته‌یه‌، تێزی گووشارێكی چه‌واشه‌كاری هه‌ڵده‌گرێت، ته‌شه‌ره‌یه‌كه‌ گیانی نه‌رسیسی زامارده‌كات، وه‌ك به‌رگری و په‌رچدانه‌وه‌یه‌ك، شێمانه‌ی په‌ڕگرتن له‌ هه‌ردوو كاره‌كته‌ری ئه‌و گرته‌یه‌ هه‌ڵده‌گرێت، كه‌ نه‌یتوانی تا دوا ساته‌كان، منه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و له‌زه‌ته‌ بكات، دوو بوونه‌وه‌ری به‌هاری نه‌یان توانی له‌ نێوان ئه‌رێنی و نه‌رێنی دا جیاكاری بكه‌ن، له‌ نێوان بێگه‌ردی و باجی ناپاكی دا، چاوكه‌سكی هاوڕێم و مه‌ریه‌م، به‌ خودوخه‌دوه‌ له‌ به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو جه‌سته‌دا، حه‌زێك ده‌كوژن، ئه‌می بگێڕێره‌وه‌ به‌ ته‌ماشاكردنێكی پێدزییه‌وه‌ حه‌زێك ده‌یكوژێت، تۆڵه‌یه‌ك ده‌یگرێته‌وه‌، ئه‌م وه‌ك پیاوێكی هاوینه‌، ناتوانێ بگه‌ڕێته‌ دواوه‌، به‌ر له‌ دوو كه‌سی به‌هاریی بگرێت، به‌ر له‌ مه‌ریه‌م و چاوكه‌سك بگرێت، به‌هار وه‌رزی دڵداری و جوان په‌رستییه‌، ئه‌م له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی په‌ككه‌وته‌یه‌، ساچمه‌ له‌ پێیه‌كانیدایه‌، له‌ هاوینی ته‌نیایی بۆ به‌هاری ته‌بایی و جووتبوون، نه‌ پێی په‌ڕینه‌وه‌، نه‌ پێی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌، ناتوانێ په‌یوه‌ندی دروستبكات، له‌ كوێ جوانترین كچی دنیا به‌ پیاوێك ڕازی ده‌بێت، كه‌ خۆی دڵنیایه‌، هیچ كچێ حه‌ز له‌ چروچاوی ناكات، ئای مه‌ریه‌م چۆن له‌ دۆندی پاڕانه‌وه‌، له‌ پیرۆزیییه‌و منت په‌ڕانه‌وه‌ بۆ دوزه‌خی تۆڵه‌كردنه‌وه‌، ئه‌ی چ جێگۆڕكه‌یه‌كی كرد، ڕێڕه‌وه‌كانی سروشتی گه‌یشتنی له‌ مێنه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ چاوكه‌سك، نازانێ چۆن بنه‌ماكانی په‌ڕگرتنی سێكسی، قه‌ربووی ڕایه‌ڵه‌كانی پیرۆزی ده‌كات، چ كه‌تنێكت به‌رپاكرد، ئه‌دی نازانی پیرۆزی، توندوتیژی و په‌ڕگرتنی به‌ دواوه‌ دێت، پیرۆزی تۆ نه‌بوایه‌، كه‌ به‌ ئاسانی ڕاده‌ستی چاوكه‌سكت كرد، من چیم دابوو له‌ چاوكه‌سك، بۆ ئاشقی ده‌بووم، كه‌ من نه‌گه‌م به‌ تۆی مێینه‌، خۆ وه‌ك پیاوێك بۆ سه‌لماندنی بوونایه‌تی خۆم، ڕازیكردنی نه‌رسیسی بریندارم، ناچارم سیمای تۆ له‌ودا ببینم، ده‌توانم تۆڵه‌ له‌و بكه‌مه‌وه‌، پیرۆزی تۆ بگێڕمه‌وه‌، چاوی بشكێنم، چاوشكاندنی ئه‌و، گێڕانه‌وه‌ی تۆیه‌ بۆ من، ئاوڕدانه‌وه‌ی به‌هاره‌ بۆ سه‌وزكردنی هاوین، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێزه‌یه‌ كه‌ هیچ كچێ حه‌ز له‌م جۆره‌ پیاوه‌ ناكات، به‌ڵام له‌م كه‌ینه‌و به‌ینه‌، ئه‌وی مه‌ریه‌م دای به‌ چاو كه‌سك نه‌یدا به‌ حیكایتخوان، كاتێ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌، ڕێگا به‌ مه‌ریه‌م ده‌گرێت، پێی ده‌ڵێت “یه‌ك جار ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ من بكه‌، له‌ ته‌منم بیر له‌ دره‌ختی هاوینه‌ ناكه‌مه‌وه‌” ڕۆمان ل 75، له‌ ڕه‌شبردنه‌وه‌ی پاكدامێنی مه‌ریه‌م هۆیه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی خۆی نادۆزێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات خۆی له‌نێو ببات، پیری به‌فر به‌ هاتنی وه‌رزی هاوین، به‌ سه‌یركردنی ژنی ڕووت و قووتی دره‌ختی هاوینه‌، ساردی ده‌كاته‌وه‌، چاو كه‌سكه‌ پێویستی به‌ هاتنی هاوین و دره‌ختی هاوینه‌ نییه‌، هه‌ردووكیان دوو كاره‌كته‌ری به‌هارین، به‌ كردار كاری خۆی له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌مدا كردووه‌، پیرۆزی لێ وه‌رگرتووه‌، ڕه‌نگی یه‌كیان گرتووه‌، هاوشێوه‌ بوونێك له‌چاو و لێوی مه‌ریه‌م و چاوكه‌سكدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌، چاوكه‌سك ده‌كاته‌جێگره‌وه‌ی مه‌ریه‌م، چۆن له‌په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری دا، تاوان ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌شقی تاك لایه‌نی، لاسه‌نگی، شه‌رم و ڕه‌نگ په‌ڕینی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌و شه‌رمه‌ی له‌ به‌رابه‌ر مه‌ریه‌م دا، له‌ ڕووخساری حیكایتخوان دا یه‌قی ده‌دایه‌وه‌، ئێستا له‌ به‌رده‌م چاو كه‌سكدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ یه‌ق ده‌داته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ویستی له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م دا بیكات بۆی نه‌كرا، ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ته‌ك چاو كه‌سكدا بیكات، هه‌تا ده‌هات شوێنی مه‌ریه‌م له‌ق ده‌بوو، جێی چاوكه‌سك جێگیرده‌بوو، له‌ شوێنێكدا به‌ مۆنۆلۆگ ده‌ڵێت “من براده‌ره‌ چاو كه‌سكه‌كه‌م به‌ هی خۆم ده‌زانم حه‌زم نه‌ده‌كرد كه‌س لێی نزیك بێته‌وه‌”رۆمان ل 78، چاوكه‌سك هه‌ستی پێ كردبوو، تووخنی نه‌ده‌كه‌وت، ده‌ترسا ئه‌وی له‌ ته‌ك مه‌ریه‌م كردی، هه‌مان شتی له‌گه‌ڵ بكرێ، گه‌ر مه‌ریه‌م له‌ دنیایی مندا هێمایه‌ك بێ بۆ پاكدامێنی، ئیتر چۆن له‌ پێناو هه‌ڵگرتنی گوناهه‌كانی، شكاندنی تابۆكانی خۆشنوودی، نه‌بم به‌ عیسایه‌ك، له‌ خاچ نه‌درێم، پیرۆزی و نه‌مری نه‌گێڕمه‌وه‌، دوانه‌ی پیرۆزی وگوناه‌ له‌ دژوابووندا، چ له‌مپه‌ڕێك له‌ جیاوازی دووركه‌وتنه‌وه‌دا، به‌ده‌ستدێنێ، ئیترچۆن ته‌بایی و سڵاو و نزیكی له‌ نێوانیاندا ده‌مێنێ، به‌ چ ڕێساو پێوه‌رێك، سڵاو له‌ نێوان حیكایتخوان و چاو كه‌سكدا ده‌مێنی، له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا لاقه‌ی بكرێ، لێی دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌، شكستییه‌كی دیكه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر خه‌مه‌كانی حیكایتخوان، ئه‌گه‌ركانی پاكبوونه‌وه‌، له‌ گوناه‌ به‌ر ته‌سكتر ده‌كاته‌وه‌، به‌ ڕێره‌وی ڕووباره‌وه‌، چه‌ندین نامه‌ بۆ مه‌ریه‌م ده‌نێڕێت، بێده‌نگی مه‌ریه‌م، وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی وای لێده‌كات، په‌نا به‌رێ بۆ په‌لاندانان و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ مه‌ریه‌م، كه‌شفكردنی ڕێگا و شوێنی دره‌ختی هاوینه‌، كاتێ ده‌مه‌و به‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، حه‌ره‌سه‌كه‌ی هاوڕێی په‌نجه‌خوار گومانی لێده‌كات، وا ده‌زانێ شه‌وخۆی به‌ مه‌ریه‌م گه‌یاندووه‌، سه‌رسام ده‌بێت، باوه‌ڕ ناكات ” به‌ڕاست مه‌ریه‌م ئه‌وهایه‌ ماچ ده‌داته‌ هه‌موو كه‌سان بۆ هه‌موو كه‌سێ ڕاده‌كشێ به‌س له‌گه‌ڵ من و ئه‌و كوره‌ له‌ من به‌دبه‌ختتر ئه‌وهایه‌” ڕۆمان ل 120، ده‌رخه‌ی ناجێگیرییه‌ك، نه‌ بوونی متمانه‌ و گومانێك له‌ تێڕوانینی حیكایتخوان دا به‌دی ده‌كرێت، یه‌كه‌مجار گومان له‌ تواناكانی خوی ده‌كات، نه‌گات به‌ مه‌رامی خۆی، هه‌ر له‌ ڕێگای خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ مۆنۆلۆج چه‌نده‌ها ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌ریم دا ده‌كات، ناگات به‌ ویسته‌كانی دڵی، دووه‌مجار گومان له‌ پیری به‌فر ده‌كات، كاتێ باسی دره‌ختی هاوینه‌، یان دره‌ختی ژن و دۆندی پاڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، سێه‌مجار گومان له‌ مه‌ریه‌مێك ده‌كات، كه‌ به‌ سێ مه‌ریه‌م ده‌یبینێ، مه‌ریه‌مێكی پاڵ به‌رده‌كه‌، له‌گه‌ڵ چاو كه‌سك دا بوو، شایه‌دی یه‌كه‌م بوو، به‌ چاوی خۆی بینی، بوێری نه‌كرد تا كۆتای ته‌ماشای بكات، دووه‌م مه‌ریه‌می گریمانكراو بوو، په‌نجه‌خواری هاورێی ناساندی به‌ خراپه‌ باسی لێوه‌ده‌كات، سێیه‌م مه‌ریه‌مه‌كی به‌ر دڵی خۆی بوو، ئێستا چیبكات، چۆن گومان له‌ ڕاستی جیاكاته‌وه‌، باوه‌ڕ ناكات، ئه‌مه‌ مه‌ریه‌م بێت، له‌ سه‌ره‌تادا، چاوكه‌سك له‌ دواجاردا په‌نجه‌خوار، توانی كۆتایی به‌ ڕۆڵی پاكدامێنی مه‌ریه‌م بێنێ، تێزی هاوكێشه‌یه‌كی دژوار بخوڵقێنێ، له‌ته‌ك تاواندا به‌ركه‌وتن بكات، پله‌و پایه‌ی پیرۆزی له‌ موقه‌ده‌س، وه‌رگرێته‌وه‌، بازنه‌ی موقه‌ده‌س بشكێنێ به‌وه‌ی “هیچ سه‌نته‌رێكی موقه‌ده‌س نییه‌، بازنه‌یه‌ك به‌ ده‌وری خۆیدا نه‌كێشێت” 6، له‌ وێنگه‌ی حیكایتخوانه‌وه‌، مه‌ریه‌م سه‌نته‌ری پیرۆزی له‌ موقه‌ده‌سه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، له‌ لێكه‌وته‌ی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه‌، درك به‌ ده‌رهاویشته‌ی چه‌ندین ململانی ده‌كات، به‌ دیوێ، به‌ چاره‌نووسه‌وه‌ گرێیده‌دات، به‌ دیوێكی تر، ئه‌م ململانییه‌ شاراوه‌ نییه‌، ململانی شوێنكات نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌و برده‌ی پێدراوه‌كانی داكه‌وت و هه‌قیقه‌ته‌، داكه‌وتی په‌یوه‌ندی حیكایتخوانه‌ به‌ مه‌ریه‌مه‌وه‌، به‌ڵام هه‌قیقه‌تێ له‌ نێوانیاندا ده‌وه‌ستێ، ئه‌ویش چاوكه‌سكی هاوڕیِیه‌تی، كه‌ دنیای بێگه‌ردی له‌كه‌دار كرد، په‌نجه‌خواریش وه‌ك لێكه‌وتێ ده‌ركی، زیاتر بازنه‌ی ئابرووی مه‌ریه‌می پیسكرد، له‌ دنیایی تۆله‌كردنه‌وه‌دا، هه‌وێنی كه‌تنیكی تری خۆشكرد، چاوكه‌سكی له‌ ده‌ستچوو، به‌ڵام مه‌ریه‌م و په‌نجه‌خوار، هێشتا له‌به‌ر ده‌ستن، ماوه‌نه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌م مه‌ریه‌م به‌ زۆر ئیشی خۆمی له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌م، گه‌ر له‌زه‌تی جه‌سته‌، پیرۆزی نه‌دا پێم ده‌یكوژم، به‌ڵام كه‌ پیرۆزی ده‌سنه‌كه‌وت، وه‌ك په‌رچه‌كردارێك، په‌له‌ماری په‌نجه‌خواری دا، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستوه‌شاندنیدا، په‌نجه‌ خوار لێیهاته‌ ده‌ست، تێرو پڕی لێدا، به‌زۆر له‌بن ده‌ستیان ده‌رهێنا، بۆ دووه‌مجار شكستی هێنا، جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ چاوكه‌سكدا بوو، ویستی به‌ ڕێگای هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌وه‌ چاوی بشكێنێ پیرۆزی مه‌ریه‌می لێ وه‌رگرێته‌وه‌، جاری دووه‌م ڕیچكه‌ی تووندوتیژی گرته‌به‌ر، ویستی ماف و پاكدامێنی مه‌ریه‌م بگێڕێته‌وه‌، لێره‌وه‌ ده‌كرێ، ڕه‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان سێكس و تووندوتیژی دا بكه‌ین، له‌ هه‌ر شوێنێ پێوه‌رێك نه‌بی بۆ سێكس، پێوه‌رێكیش نابێ بۆ توندوتیژی، گه‌ر سێكس له‌ چوارچێوه‌ی مرۆڤبووندا، به‌هاو حورمه‌تی ڕۆحی له‌ پشت نه‌بێ، بگۆردرێت بۆ ئامرازێكی بێ دڵ، بۆ كوشتن و دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووی ڕاگوزه‌ر، ئیتر چ جێگیرییه‌ك ده‌هێلێته‌وه‌ بۆ پته‌وكردنی به‌ هاكانی مرۆڤبوون و گیانی قوربانی و حیرس و خورپه‌كانی ئه‌وینداری، به‌ده‌ر له‌ كرده‌ی ئه‌وینداری، له‌ نێوان كورو كچدا چ هاوسه‌نگیه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌ی چۆن شانازی لایه‌كیان نابێته‌ هۆی سووككردنی لایه‌كه‌ی دیكه‌، پارادۆكس ئه‌نجام نادات، ئه‌م نادادوه‌رییه‌، جیاوازیه‌یی نێوان كورو كچ، ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌قی پرینسیپی له‌زه‌ته‌ به‌رانبه‌ر به‌ به‌هاو نرخ، ده‌سكه‌وت و بردنه‌وه‌ی لایه‌كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ دۆراندنی ئه‌ویتره‌ كه‌ له‌ كچدا خۆی نمایشده‌كات، بێ نرخكردنی سێكس، بێ نرخكردنی مرۆڤه‌، شكاندنی حه‌ز و له‌قكردنی پیرۆزی دیوه‌ جوانه‌كه‌ی سروشته‌ كه‌ ئافره‌ته‌، ئایا مه‌ریه‌م وه‌ك ئافره‌تێك له‌ كوێی سروشتی ناپاكیدایه‌، یاخود له‌ كوێی پاكدامێنی و بێ تاوانیدایه‌، كاتێ حیكایتخوان وه‌ك بكه‌رێك چه‌مكی تێگه‌یشتن به‌ ڕاستینه‌وه‌ گرێده‌دات، به‌ ڕێساكانی چۆنایه‌تی گه‌یشتن به‌ یه‌قین، هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی خۆی له‌ته‌ك كه‌سایه‌تی مه‌ریه‌مدا هه‌ڵسه‌نگێنێ، له‌ سایه‌ی سیمۆلۆژیای سۆزو چڕكردنه‌وه‌ دا، ده‌یه‌وێت تواناكانی كار له‌ بكه‌ره‌وه‌ بگۆڕێت بۆ كردار، له‌ ژێر جومگه‌كانی ئه‌م جیاكارییه‌ی گریماسه‌وه‌، ئه‌بێ له‌ كوێدا، باوه‌ر به‌ پاكی و ناپاكی مه‌ریه‌م بكات، كه‌ به‌م جۆره‌ ده‌كرێ پۆلینبكرێت ” یه‌كه‌م ڕاستینه‌ یكسانه‌ به‌ ئه‌بێ، پێده‌چێ، دووه‌م نهێنی یه‌كسانه‌ به‌ ده‌بێ، پێناچی، سێیه‌م درۆ پێده‌چێ نابێ، چواره‌م به‌لارێبردن و چاو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن پێناچێ نابێ” 7 ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ ده‌بنه‌ هانده‌ری دزه‌كردن بۆ نێو ژیانی مه‌ریه‌م، له‌ له‌زه‌تی دۆزینه‌وه‌ی زیندگی دا، قه‌ره‌بووی شتێكی ونبووی پێبكات، كه‌ لای ڕه‌گه‌زی مێینه‌ دا چه‌سپیووه‌، لای مه‌ریه‌میش شقڵیگرتووه‌، ئێسك قورسییه‌تی كه‌ ناچێته‌ دڵه‌وه‌، له‌ پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی نهێنی ناخی مه‌ریه‌م بخوێنێته‌وه‌، ده‌بێ هێزی خۆی له‌ ببینی نهێنی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌م دا ببینێ، خۆی ده‌رخات، ده‌بێ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بینینی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌م به‌ ده‌ستبێنێ، وه‌ك دوا چه‌كی نه‌یارێك، یه‌كه‌م ده‌توانێ مه‌ریه‌می پێ بكوژێت، دووه‌م ده‌یه‌وێت به‌هاری په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری له‌ دۆزه‌خی هاوینی دا كورتبكاته‌وه‌، به‌ده‌ر له‌ خۆشه‌ویستی یه‌كسه‌ر بێته‌ سه‌ر سێكس، مه‌ریه‌م كاری وای كرد وه‌رزه‌كانی به‌یكگه‌یشتنی تێكدا، په‌یوه‌ندی نێوان به‌هارو هاوینی پچڕاند، ئه‌وی ماوه‌ته‌وه‌ هاوینی چاوه‌ڕوانییه‌، دره‌ختی هاوینه‌و حه‌مامی ژنانه‌، له‌ دوای سێ وه‌رز له‌ چاوه‌ڕوانی، بۆ دواجار گه‌یشته‌ دوا خه‌ون، وه‌رزی چواره‌م، ئێستا له‌ په‌نایه‌كه‌وه‌ سه‌یری نێو حه‌مامی ژنان ده‌كات، له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دایه‌، وا مه‌ریه‌م به‌ ڕووتی ده‌بینێ، به‌رگه‌ ناگرێت ته‌ماشای كامیان بكات، هه‌موو جوانن، مه‌مك، ڕان، سمت، یه‌ك موویان پێوه‌ نییه‌، ته‌نیا یه‌ك دوانیان نه‌بێ، یه‌ك له‌وان مه‌ریه‌م بوو، ناوگه‌ڵی پربوو له‌ موو، سه‌یری ئه‌و مه‌مكه‌ توندو تۆڵه‌ بكه‌، بڕواناكه‌م ده‌ستی كه‌سی به‌ركه‌وتبێ، براده‌ره‌ په‌نجه‌ خواره‌كه‌م درۆیكرد، چاوی منیش به‌ هه‌مان شێوه‌ درۆیكرد، ئه‌و ژنه‌ی بن براده‌ره‌ چاو كه‌سكه‌كه‌م مه‌ریه‌م نه‌بوو، له‌ش و لاری مه‌ریه‌م، به‌ هی كه‌س ناچێت، جوان دیقه‌تم داوه‌، هه‌تا ماوم چاكه‌ی پیری به‌فرم بیرناچێت، به‌هشتی پێ نیشاندام، پیری به‌فر با تامی بكه‌م، خۆم ناگرم، با بگه‌مه‌ نێو سێ گۆشه‌كه‌ی به‌ین ڕانی، له‌ دوای ئه‌م دیمه‌نه‌ خۆشه‌وه‌، حیكایتخوان هه‌ست به‌ سه‌ركه‌وتنێ ده‌كات، ڕاچیته‌ی نهێنی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌می پێیه‌، فشارێكه‌ بۆ ده‌سكه‌وتنی له‌زتی جه‌سته‌یی، ڕه‌ش له‌ سپی، پاك له‌ پیس، به‌هار له‌ هاوین، گومان له‌ ڕاستی دا ده‌دۆزێته‌وه‌،”ئافره‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌ داخراوه‌ كه‌ كلیله‌كه‌یان بزركردووه‌”8 ڕێگای پێده‌گرێت، له‌ دیالۆگێكدا، له‌ پاش هه‌وڵدانێك، خۆشه‌ویستی به‌ری تێدا ناگرێت، دێته‌ سه‌ر باسكردنی نهێنییه‌كانی جه‌سته‌، دواجار تۆخی ده‌كاته‌وه‌ پێیده‌ڵێت” باشه‌ بۆچی مووی بن هه‌نگڵت كردووه‌، كه‌چی هی ناو ڕانت نه‌كردووه‌” رۆمان ل 204، كه‌ ده‌ڵێت به‌ چاوی خۆم دیومه‌، مه‌ریه‌م ملنادات ره‌تیده‌كاته‌وه‌، ئه‌وجا پێده‌ڵێت، ئه‌وه‌ من بووم تۆم بینی له‌ بن كوره‌ چاو كه‌سكه‌كه‌ پاڵكه‌وتبووی، ئه‌مجاره‌ش مه‌ریه‌م له‌ ده‌ستی هه‌ڵدی و شكستییه‌كی تر ده‌خاته‌ سه‌ر شكستییه‌كانی، شكستی له‌ دوای شكستی ئاوێزانی پێدراوه‌كانی واقیع ده‌بن، له‌ خه‌ونی ناخۆش زیاتر هیچی بۆ نامێنێته‌وه‌، ئایا خه‌ون ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و داكشانی بێئاگایی نییه‌، په‌ڕینه‌وه‌ نییه‌ بۆ دنیایی ئاگایی، له‌سه‌ر تڕۆپكی ڕه‌شبینیه‌دا یه‌كناگرن، حه‌وت شه‌وه‌ مه‌ریه‌م شووی كردووه‌، كه‌ بردیان له‌بن تاراوه‌ بزه‌ی ماڵئاوایی لێكرد، له‌ دوای ئه‌و حه‌وت شه‌وه‌، حیكایتخوان خه‌ون به‌ دۆندی پارانه‌وه‌ ده‌بینێ، پیری به‌فر له‌به‌ر خاتری مێرێ ئه‌م گوریسه‌ی شۆركردووه‌ته‌وه‌، ده‌بینێ ژنه‌كان ده‌ستی بۆ درێژده‌كه‌ن تا هه‌ڵیكێشن، ئه‌وه‌ مه‌ریه‌مه‌ ده‌ستی داوه‌ تا بمكاته‌ ئامێزی، له‌پڕ گوریس ده‌پچڕێت، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی، له‌ ئێواره‌ی ئه‌و خه‌ونه‌دا بوو، پیری به‌فریش كۆچی دوایكرد، ته‌نیا مه‌ریه‌م و په‌نجه‌ خوار، ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی نه‌بوون، ئه‌و هه‌فته‌یه‌ سێ شتی گه‌وره‌ له‌ ژیانی حیكایتخوان دا ڕوویدا یه‌كه‌م مردنی پیری به‌فر بوو، شووكردنی مه‌ریه‌م، سێیه‌م خه‌ونه‌كه‌ی بوو، به‌ر له‌ مردنی پیری به‌فر به‌ ڕۆژێك هه‌واڵی ڕه‌دووكه‌وتنی مه‌ریه‌م هات، شه‌وێك لای زاوا بوو، بۆ شه‌وی دوایی له‌گه‌ڵ سیامه‌ند دا كه‌ جوانترین كوری دنیایه‌، چاوه‌بڕكێی كرد، هه‌ڵهات، له‌ شووكردنی دووه‌م دا كه‌س نازانێت بۆ كوێ چوون.

سێگۆشه‌ی ئۆدیبی و گه‌مه‌كانیی سێیانه‌یی
” چه‌ند سه‌یرن، سروشت و دایك! هه‌ردووكیان به‌ میهره‌بانی ناسراون كه‌چی سه‌رچاوه‌ی هه‌زاران كاره‌ساتی گه‌وره‌ن”9
جێناوی منی قسه‌كه‌ر جێناوی ڕاز و سه‌دای ده‌نگێكی گێڕانه‌وه‌یه‌، ده‌توانێ ڕۆبچێته‌ نێو ده‌روونه‌وه‌، مه‌به‌سته‌ شاراوه‌كانی بگێڕێره‌وه‌ ئاشكرابكات، منی قسه‌كه‌ر ئاوێته‌ی خوێندنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ده‌قبكات، په‌رده‌ له‌سه‌ر ده‌رچه‌كانی خود هه‌لمَاڵێ، له‌ ناوه‌خنه‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌، یان له‌ ناوه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ زه‌مه‌نی خودیی یان ده‌روونییه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌، كه‌ ده‌توانێ بابه‌تێكی ئاسایی بكاته‌ نائاسایی، پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته‌، ڕه‌نگه‌ له‌نێو پێدراوه‌كانی ده‌قدا، هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ ببێته‌ ڕاچیته‌یه‌ك بۆ چوونه‌ نێو دنیا تایبه‌ته‌كه‌ی حیكایتخوان، كه‌ له‌ چه‌ند ویستگه‌یه‌ك دا خۆی ده‌نوێنێ، ویستگه‌ی یه‌كه‌م، كاتێ ڕاده‌ستی غایله‌یه‌ك بوو، مه‌ریه‌می گه‌یانده‌ هه‌لهه‌له‌ی ئاسمان، وه‌ك پێمێردێك سه‌یریكرد، له‌ حه‌زو ئاره‌زووی زه‌مینی دایبڕی، له‌ جوانی و پیرۆزی دا له‌ هه‌موو كچی دنیا جیایی كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌روونێكه‌، په‌روه‌رده‌ی سۆزێكی نادروسته‌، ناتوانێ هه‌وێنێك بۆ جه‌سته‌، مانایه‌ك بۆ له‌زه‌ت بدۆزێته‌وه‌، پێشتر گووتمان هێمایه‌ك بوو بۆ پاكدامێنی، مه‌زه‌ندی ئه‌وه‌ ناكات جوانێكی ئاوه‌ها ماچ بكرێ، یان كه‌سێ هه‌بێ بوێری ئه‌وه‌ بكات، ده‌ستیلێبدات، جوانی وا ته‌نیا هی سه‌یركردن و ستایشه‌، نه‌ك ده‌ستلێدان، له‌نێو جومگه‌كانی پیرۆزیدا، وروژاندن ناتوانێ وێنه‌ی خۆی بكێشێ، ئه‌وه‌ كاریگه‌ری وێنه‌ی دایكه‌ ده‌توانێ له‌ هزرو ده‌رووندا وێنه‌یه‌كی بێ له‌كه‌ بنه‌خشێنێ، سامپڵی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌وشتمه‌ندی هه‌ڵگرێ، هۆكاری شكستی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری حیكایتخوان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كرده‌ی خۆداخستن، ناتوانێ لێی قووتاربێ، ئاماده‌بوونی وێنه‌ی پیرۆزی دایكی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆشه‌ویستییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ده‌روونییدا به‌جێهێشتووه‌، له‌و ساته‌ی مامۆستاكه‌ی پێی ووت، ناچیته‌ دڵه‌وه‌، بۆشایی سۆزداری پووكانه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان دایكی و مه‌ریه‌م دا پرده‌كاته‌وه‌، به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن له‌ په‌یوه‌ندی ئه‌وینداریی، دووچاری كێشه‌یه‌كی بووناگه‌ریی ده‌كات، چاره‌ی بۆ نادۆزێته‌وه‌، یان لووتكه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی ڕه‌ها تا ئاستی په‌رستن، دوور له‌ غایله‌ی سێكسی، یان ڕۆچوونی یه‌كسه‌ری بۆ نێو دونیایی سێكسی په‌تی بێ خۆشه‌ویستی، سۆزداری یان سۆزانی په‌تی، ڕۆحی بێ جه‌سته‌، یان جه‌سته‌ی بێ ڕۆح، مه‌ودایه‌ك له‌و نێوه‌نده‌ نییه‌ به‌ خۆشه‌ویستیی به‌ركه‌ماڵ بێ، بۆیه‌ له‌ مه‌ریه‌می بێ حه‌زو سێكس، دایكی ئاسا شایسته‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی ڕه‌ها و بێ كۆتاییه‌، خۆشه‌ویستی له‌و باره‌ ڕۆحییه‌ دا له‌ته‌ك پیرۆزی دا درز دروستناكات، به‌ر نه‌فره‌ت ده‌كه‌وێت گه‌ر بیر له‌ هه‌وه‌س و شه‌هوه‌ت بكاته‌وه‌، تا ئێره‌ مه‌ریه‌م فه‌رزه‌نده‌یه‌كی ئاسمانی ڕۆحیه‌، ڕوویه‌كی پاكی دایكانه‌یه‌، به‌ڵام له‌ دوای ئه‌و تاوانه‌ی چاوكه‌سكی هاوڕێی كه‌ له‌ته‌ك مه‌ریه‌م دا ئه‌نجامیدا، له‌ دۆخێكی شه‌رمنانه‌دا بینی، نه‌یتوانی سه‌یری شكاندنی وێنه‌ی دایك بكات، كه‌ له‌ مه‌ریه‌م دا به‌رجه‌سته‌ بووه‌، هه‌ڵهات، له‌ به‌هشتی سۆزی دایكانه‌وه‌ فرێدرایه‌ دۆزه‌خی په‌شیمانی، به‌ تێپه‌ڕاندنی وێنه‌ی دایك له‌ پیرۆزییه‌وه‌، بۆ ناپاكی و داوین پیسی چووینه‌ ویستگه‌ی دووه‌م، چ كاره‌ساتێكه‌، ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ چۆن له‌ مه‌ریه‌م دا كۆبووه‌ته‌وه‌، چ دوو ڕووییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كدا ده‌قی گرتووه‌، ئه‌ی چۆن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ پارادۆكسێ له‌گه‌ڵ دنیای ئه‌مدا ئه‌نجام نادات، ناتوانێ جێگای بكاته‌وه‌، پاراستنی وێنه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌، له‌ته‌ك چه‌مكی مانه‌وه‌ی هیچ و پووچی دا یه‌كنایه‌ته‌وه‌، به‌ڵگه‌ی ناپاكییه‌كه‌، ناكرێ له‌ ڕووخساری دایكێكی دووڕوودا بشاردرێته‌وه‌، ڕوویه‌كی له‌ وێنه‌ی دایكیكدا، حیكایتخوان ده‌یناسێ، ڕوویه‌كی تری چاو كه‌سك ئاشكرای كرد، هه‌ڵبه‌ت به‌ پێی ئه‌م بنه‌مانه‌ دژوار نییه‌، له‌ سێگۆشه‌ی ئۆدیبیه‌وه‌، ڕانانی بۆ بكه‌ین، لایه‌كی بنكه‌ی سێگۆشه‌كه‌، دایكێكی ناپاكه‌، له‌ مه‌ریه‌م دا خۆی نمایشده‌كات، لایه‌كه‌ی دیكه‌ی بنكه‌كه‌ چاو كه‌سكه‌، ئه‌مانه‌ هه‌ردووكیان، به‌رانبه‌ر حیكایتخوانن، له‌ بنكه‌ی هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كدا، نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌ریه‌م و چاو كه‌سك، بۆشایی ڕق و كینیه‌كی هاملتانه‌، لای حیكایتخوان گومان به‌ تۆڵه‌ بارگاویده‌كات، نزیك بوونه‌وه‌ی مه‌ریه‌م له‌ هه‌ریه‌ك له‌و دوانه‌، به‌ ده‌ركردنی یه‌كێكیان كۆتایی دێ، په‌نجه‌ خوار، لێره‌ش حه‌ره‌سه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سێگۆشه‌كه‌ وه‌ستاوه‌، چاوه‌ڕیی هه‌ل ده‌كات، په‌لانی داده‌ڕێژێت نزیكبوونه‌وه‌ی حیكایتخوان له‌ چاو كه‌سك، ترسی ئه‌تككردنی به‌ دواوه‌وه‌ بوو، بۆیه‌ هه‌م له‌ مه‌ریه‌م هه‌م له‌ حیكایتخوان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، حه‌ره‌س به‌ ووته‌ووت، پێداگری له‌ سووككردنی مه‌ریه‌م دا ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، ده‌یه‌وێت حیكایتخوان له‌ مه‌ریه‌م دوورخاته‌وه‌، به‌ ژێره‌وانكی ڕووماڵی خۆشه‌ویستیه‌كی نه‌هێنی به‌رانبه‌ر به‌ مه‌ریه‌م هه‌یه‌، ئیره‌یی ده‌كات، ده‌یه‌وێت مه‌ریه‌م له‌ پێشچاو حیكایه‌تخوان بخات، هه‌موو جوڵه‌ و قسه‌كردنێكی دیاربێ یان نا، شاراوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ، چاوگه‌كه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌یه‌، تیژكردنی گیانی دوژمنایه‌تی و غه‌یورییه‌، به‌دپلانییه‌ تا ئاستێك دیارده‌كانی هاوڕێیه‌تی وه‌رده‌گه‌ڕێته‌ سه‌ر دژه‌كه‌ی، وه‌همی ئه‌وی ته‌نیا ئه‌م حیكایتخوان ماونه‌ته‌وه‌ بگه‌نه‌ مه‌ریه‌م، دووپاتكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ به‌و جۆره‌ مه‌دلوولی دوانه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێ، خۆشه‌ویستی حیكایتخوان ده‌گۆڕێ بۆ قین، وه‌لێ پیش ئه‌وه‌ی مه‌ریه‌م بگێڕێته‌وه‌ بۆ خۆی، حیكایتحوان به‌ شه‌ر كۆتایی پێهێنا، حه‌رس به‌ ڕاگواستن، خۆی له‌ كه‌تناوه‌ و مه‌ریه‌م دوورخسته‌وه‌، له‌ دوای ئه‌م ڕووداوانه‌وه‌ حیكایتخوان زۆر ڕقی له‌خۆی ده‌بێ، ئه‌م ڕقه‌ به‌ خۆله‌ناوبردن نه‌بێ كۆتایی نایه‌، چه‌ند جارێ هه‌وڵی بۆ داوه‌، چیدی ناتوانێ هه‌ستی گوناه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كدا بشارێته‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ خۆی ده‌نوێنێ، له‌ ئاستی ئۆدیبیدا هه‌ستكردن به‌ گوناه‌، هه‌وێنێكی له‌باره‌ بۆ له‌ ده‌ستدانی ئاوه‌ز یان خۆله‌ناوبردن، هه‌ر له‌ گۆشه‌نیگای ئۆدیبیه‌وه‌، هه‌ستكردن به‌ گوناه‌ ده‌گۆردرێت بۆ تاوانباركردن له‌ ده‌ره‌وه‌دا، له‌ ڕوانگه‌ی ئۆدیبیه‌وه‌ به‌ دیاریكراوی دایك پابه‌نده‌ به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ مه‌ریه‌می پێش ناپاكی، یه‌كسان نییه‌، به‌ مه‌ریه‌می دوای ناپاكی، مه‌ریه‌م تاقه‌ كه‌سێكه‌ ده‌توانێ پارچه‌ تێكشكاوه‌كانی، حیكایتخوان له‌یه‌ك نزیكبكاته‌وه‌، له‌ سێگۆشه‌ی كه‌تناوه‌ دابیهێڵێته‌وه‌، كه‌ سێ نهێنی له‌خۆگرتووه‌، یه‌كه‌م دۆندی پاڕانه‌وه‌یه‌ بۆ خه‌و بینین به‌ سێكسه‌وه‌، دووه‌م دره‌ختی هاوینه‌یه‌ (حه‌مامی ژنانه‌)، بینینی جه‌سته‌ی ژنه‌ هی مه‌ریه‌مه‌ به‌ تایبه‌تی، حیكایتخوان له‌ دۆندی پاڕانه‌وه‌، به‌ پچڕانی گوریسكه‌، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و شووكردنی مه‌ریه‌م به‌ كه‌سێكی بێگانه‌و نه‌ناسراو، نه‌یتوانی بگات، نه‌ به‌ مه‌ریه‌م، نه‌ به‌خه‌ونه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌ حه‌مامی هاوینه‌ مه‌به‌ستی پێكا، به‌ جوانی به‌ دیقه‌ته‌وه‌، به‌ چاوی خۆی سێگۆشه‌كه‌ی به‌ینی ڕانی مه‌ریه‌می بینی، هه‌ر وه‌ك نه‌خشی سێگۆشه‌ی به‌هاری كه‌تناوه‌، هه‌ردوو بۆ ئه‌م هاوشێوه‌ن، ئه‌م وه‌ك هاوینێكی ته‌مه‌ن كورت و بێ مه‌ودایه‌ وه‌ك بن هه‌نگڵی مه‌ریه‌م سافكراوه‌، بێتووكه‌، شاراوه‌ نییه‌ پۆلینكردنی مامڵه‌ی مه‌ریه‌م له‌گه‌ڵ دوو هه‌ست وورژێنی جه‌سته‌ی دا، به‌ تاشینی بن هه‌نگڵی، نه‌تاشینی مووی سێگۆشه‌ی نێو ڕانی، جیكاری هاوین و به‌هاره‌، لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌هاره‌، له‌ هاوینی حیكایتخوان، هاوینێك وه‌ك بن هه‌نگڵی مه‌ریه‌م ساف و لووس كرابێ، گه‌ر پله‌ی مه‌ریه‌م له‌ دایكه‌وه‌ دانه‌گرێ بۆ سۆزانی، چۆن ڕێگا ده‌دات پیرۆزی سێگۆشه‌ی به‌هار بشكێنرێت، ئه‌دی چۆن له‌ دوو تێڕوانینی دژوازدا، هاوین و به‌هار، ساف و تووك یه‌كده‌گرن، دوو تێڕوانین له‌ یه‌ك كه‌سدا، به‌رانبه‌ر دووكه‌س له‌ یه‌ك تێڕوانیندا، چۆن یه‌كدێنه‌وه‌، كه‌ له‌ مه‌ریه‌مدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، سێگۆشه‌ی كه‌تناوه‌، سێ ڕێگای لێده‌بێته‌وه‌، سێگۆشه‌كه‌ی نێو گه‌ڵی مه‌ریه‌میش سێ ڕێگای لێده‌بێته‌وه‌، یه‌كه‌م ئه‌وی بینیویه‌تی و تامی نه‌كردووه‌، شه‌ڕ بۆ پیرۆزی ده‌كات، چاوی ئه‌وه‌ش ده‌شكێنێ كه‌ تووخنی ده‌كه‌وێت، دووه‌م ئه‌وی تامی كردووه‌، له‌ ترسانا ده‌ستبه‌رداری ده‌بێ، نه‌ بادا خۆی بدۆرێنێ هه‌ڵدێ، كه‌سی سێیه‌م په‌نجه‌خواره‌ حه‌رسه‌كه‌یه‌، خۆی ماتكردووه‌، له‌ هه‌ل ده‌گڕێت، له‌ پاش حه‌وت ساڵ، له‌ دوای دوو شوو مه‌ریه‌م دێته‌وه‌، بۆ سێیه‌م جار هاوسه‌رگیری له‌ته‌ك حه‌رس دا ده‌كات، سێیه‌م دره‌ختی وشه‌یه‌، به‌سه‌رهات و بۆشاییه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی حیكایتخوان بۆ مه‌ریه‌می جێهێشت، كه‌ تێدا ئاویزانی بوو، به‌ هه‌مان ڕاده‌ی ئه‌و بۆشاییه‌، مه‌ریه‌م سته‌می لێكرد، چه‌وساندییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پارادۆكسێ له‌ته‌ك وتاری فێمێنییزم دا ئه‌نجامده‌دات، پێچه‌وانه‌ ده‌سه‌لمێنێ، له‌بری كچ، كوڕ به‌ ده‌ستی كچ چه‌وساوه‌ته‌وه‌، مه‌ودای ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌، دێڕینه‌، ته‌نیا له‌ مه‌ریه‌مه‌وه‌ نییه‌، له‌و ساته‌وه‌یه‌ مامۆستا كچكه‌ پێی وت تۆ جۆرێكی ناچیته‌ دڵی هیچ كچێكه‌وه‌، ئه‌و مه‌وداییه‌ له‌نێوان حیكایتخوان و مه‌ریه‌مدایه‌، هه‌مان ئه‌و مه‌وداییه‌ی نێوان هه‌رزه‌كاری و كامڵبوونه‌، نێوان، خه‌یاڵ و هه‌قیقه‌ته‌، گه‌شبینی و بێ ئومێدییه‌، نێوان به‌هارو هاوینه‌، بن هه‌نگڵی مه‌ریه‌م و سێگۆشه‌ی نێوگه‌ڵییه‌تی، حیكایتخوان، سێ به‌ركه‌وتنی له‌ته‌ك مه‌ریه‌مدا هه‌بوو، یه‌كمجار وه‌ك خواوه‌ند ته‌ماشای ده‌كرد، ته‌نیا ڕۆح بوو، دووه‌مجار له‌ پاش چاو كه‌سكه‌وه‌ شه‌رمی لێده‌شكێ، دێته‌ ڕیزی مرۆڤ، ده‌بێته‌ ڕۆح و جه‌سته‌، سێیه‌مجار كه‌ له‌ حه‌مامی هاوینه‌ به‌ ڕووت و قووتی ده‌یبینێ، ڕۆحی لێ وه‌رده‌گرێت، ده‌بێ به‌ جه‌سته‌یه‌كی په‌تی، به‌ سۆزانی سه‌یریده‌كات، له‌ گرته‌یه‌ك دا پێیده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌یكه‌ی له‌گه‌ڵ منیش بێكه‌، پاره‌شت ده‌ده‌مێ، مه‌ریه‌م به‌جوانی ده‌یخوێنێته‌وه‌، كه‌ شووی یه‌كه‌م ده‌كات به‌ چاو، به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌، ماڵئاوایی لێده‌كات، حیكایتخوان به‌ ڕه‌زامه‌ندی و ئاشتبوونه‌وه‌ تێیده‌گات، مه‌ریم به‌ به‌زیی وبه‌ هه‌ڵه‌ تێه‌گه‌یشتنی په‌یوه‌ندی كوڕ كچ سه‌یریده‌كات، مه‌ریه‌م له‌ پاش دوو ئه‌زموونی هاوسه‌رگیری، بۆ جاری سێیه‌م شوو به‌ په‌نجه‌ خوارده‌كات، حیكایتخوان، له‌ بن دره‌ختی وشه‌دا، به‌سه‌رهات و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، به‌ سیو سێ به‌ش، به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌نی له‌ ڕۆمانه‌كه‌یدا كۆیانده‌كاته‌وه‌، له‌ دوای شووكردنی یه‌كه‌می مه‌ریه‌م، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێی دا، چۆن له‌ پێناو هه‌ڵگرتنی گوناهه‌كانی، شكاندنی تابۆكانی، نابێته‌ عیسایه‌ك، له‌ خاچ نادرێ و دیار نامێنێ، ڕۆمانه‌كه‌ له‌ ئاست ده‌ق و بنیادی گێڕانه‌وه‌ دا، له‌ سێ كه‌س پێكهاتووه‌، یه‌كه‌م پیری به‌فره‌، به‌ گفته‌لێو به‌سه‌رهاته‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌، دووه‌م حیكایتخوانه‌ له‌ ده‌فته‌رێكدا، كاتێ ده‌ینووسێ، به‌ سێ شت ڕێكیده‌خات، كه‌ چای و قاوه‌ و جگه‌ره‌یه‌، له‌ دڵه‌ڕاوكێ نووسینیشدا، باس له‌ سێ ته‌كنیكی نووسین ده‌كات، كه‌ ڕه‌شكردنه‌وه‌ و بۆشایی و پڕكردنه‌وه‌یه‌، سێیه‌م په‌نجه‌خواره‌، پێیدا ده‌چێته‌وه‌، له‌ پاش حه‌وت ساڵ ده‌فته‌ره‌كه‌، ده‌دۆزێته‌وه‌، ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ ئێمه‌ی وه‌رگر، ڕۆمانه‌كه‌، له‌ سی و سێ پاژ پێكهاتووه‌، پیری به‌فر له‌ دوای یانزه‌ پشته‌وه‌ هاتووه‌، هه‌رپشتێكیان مێژوویه‌كی نادیاره‌ له‌ مێژووی نه‌زانراوی كه‌تناوه‌، سی و سێ پاژ دابه‌ش یانزه‌ پشت بكه‌، ده‌كاته‌ سێ، ئه‌م سێیه‌، وه‌ك ناوێك له‌ مێژوودا، ماونه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌م گه‌نجۆیه‌ نه‌ هاته‌ سه‌ر ئاینی نوێ ته‌نیا ئاسه‌واری گۆره‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه‌، دووه‌م چه‌تۆیه‌، هاته‌ سه‌ر ئاینی نوێ، سێیه‌م پیری به‌فره‌، كه‌سێكی ئه‌فسانه‌ییه‌، زاوای هه‌موو دنیایه‌، ڕه‌وشتی زۆربای هه‌یه‌، بزۆێنه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه‌، له‌ سێگۆشه‌ی كه‌تناوه‌، سێ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوون، له‌ سێگۆشه‌یه‌كدا ڕۆلی سێ تێڕوانینی جیاواز ده‌بینن، یه‌كه‌م پیری به‌فر، به‌ هه‌موو پێوه‌رێك كاره‌كته‌رێكی كلاسیكی بوو، هه‌ر له‌ ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تی و ڕه‌وشت به‌رزی و لێبورده‌یی، مامڵه‌ی جوانی له‌ته‌ك ئافره‌تاندا، دووه‌م حیكایتخوانه‌، كاره‌كته‌رێكی دۆنكیخۆتیه‌، ته‌ژییه‌ به‌ شكستی و تراژیدیای فره‌دنگی و نه‌هامه‌تی، به‌مه‌ش ده‌توانێ پایه‌كانی ڕۆمان له‌ كلاسیكه‌وه‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ ڕۆمانی مۆدرن، سێیه‌م مه‌ریه‌مه‌، ئافره‌تێكه‌ بزاڤی فێمێنییزمی هه‌یه‌، له‌ هه‌ستیدا پیرۆزی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌، له‌ بڕیارداندا دوو دڵ نییه‌ ئازاده‌، مه‌ریه‌م له‌ سێ بار، باز به‌سه‌ر خۆیدا ده‌دات، ئه‌وجا له‌نگه‌ر ده‌گرێ و ده‌گیرسێته‌وه‌، مه‌ریه‌می سه‌ره‌تای پێش ناپاكی جیاوازی دروستده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دوای پاكدامێنی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگیری سێیه‌میشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ته‌ك شوێن دا یه‌كدێته‌وه‌، پێگه‌ی خۆی له‌ كه‌تناوه‌ دا ده‌دۆزێته‌وه‌، ڕۆمانه‌كه‌ی به‌ دیاری پێشكه‌ش ده‌كرێ، حیكایتخوان له‌ یه‌ك كاتدا له‌ سێگۆشه‌یه‌كدا، به‌ سێ نه‌هامه‌تی ئابڵوقه‌ ده‌درێت، یه‌كه‌م مردنی پیری به‌فره‌، دووه‌م شووكردنی یه‌كه‌می مه‌ریه‌مه‌، سێیه‌م خه‌ونه‌ ناخۆشه‌كه‌یه‌تی، له‌ یه‌كمدا مردنی ڕووه‌ به‌هارییه‌كه‌ی بوو، له‌ دووه‌مدا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ هاوین، ڕاگواستنه‌ له‌ سێگۆشه‌ی ته‌ڕ و پڕه‌وه‌ بۆ بن هه‌نگڵی ڕووت و وشك، له‌ سێیه‌مدا ڕاده‌ستبوونه‌ به‌ سه‌رهه‌ڵگرتن، بێهووده‌ییه‌ له‌ ونبووندا.

پیری به‌فر
كاره‌كته‌رێكی ئه‌فسانه‌یی ئه‌رێنییه‌، ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ردا دروستبكات، به‌ زمان و ڕه‌گه‌زه‌كانی گێڕانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پێكهاته‌ی ده‌قه‌وه‌ ده‌كات، گوزارشت له‌ مه‌به‌ست و ئه‌زموون و دنیابینی خۆی ده‌كات، به‌ ڕاشكاوی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ژده‌ ژنی هێناوه‌ نه‌كه‌سیانی ته‌ڵاق داوه‌، نه‌ ئازاری داون، هه‌رگیز له‌ یه‌ك كاتدا دوو ژنی پێكه‌وه‌ نه‌بووه‌، مامڵه‌ی له‌گه‌ڵیاندا مه‌ردانه‌ بووه‌، سه‌ربازی نه‌كردووه‌، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ڕوس و عوسمانلی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م شه‌ریكردووه‌، شه‌ری برا كوژی نه‌كردووه‌، بێ برینداری سێجار تا سه‌د بژمێره‌، تورك، عه‌رب، فارس و جاشی كوشتووه‌، په‌نجا ساڵه‌ جگه‌ره‌ی ته‌رك داوه‌، باس له‌ دوو شوێنی فانتازی ده‌كات، یه‌كه‌م باس له‌ دۆندی پاڕانه‌وه‌ ده‌كات، چۆن گڵۆپه‌كانی سه‌ر قه‌ڵای لێوه‌ دیاره‌، هاوینێك بۆ خاتری مێرێ حه‌وت گوریسی له‌گه‌ڵ خۆی دا بردبووه‌ دۆندی پاڕنه‌وه‌، مێرێ ئه‌و ناوه‌ی لێنا، ئه‌و شه‌وه‌ له‌ دوای سه‌رجێی و بیسمیلكردن، به‌ده‌م سه‌ماوه‌ بۆ منداڵ له‌ خودا پاڕانه‌وه‌، گه‌ر مێرێ نه‌بوایه‌ ئه‌و دۆنده‌ به‌ دۆندی شه‌یتان ناوده‌نرا، هه‌رچی ژنی دنیا هه‌یه‌ به‌ ڕووتی دێنه‌ وێزه‌ت، شه‌یتانی ده‌بیت، پیری به‌فر چه‌ندین جار له‌وێدا له‌گه‌ڵ ژنانی دنیا شه‌یتانی بووه‌، دووه‌م باسی دره‌ختی ژنان یان دره‌ختی هاوینه‌ ده‌كات، دۆندی پاڕانه‌وه‌ و دره‌ختی هاوینه‌ دوو ڕووی دراوێكن له‌ خه‌زێنه‌ی غه‌ریزه‌دا مامڵه‌ی سێكسیان پێوه‌ ده‌كرێ، له‌ یه‌كه‌مدا خه‌یاڵ به‌ركه‌ماڵه‌ ڕوویه‌كی هاوینییه‌یه‌ له‌ حیكایتخواندا ووردده‌كرێته‌وه‌، له‌ دووه‌مدا راستینه‌یه‌ ڕووه‌ به‌هارییه‌كه‌یه‌ كه‌ پیری به‌فر په‌نجا جار زیاتر چووه‌ته‌ خزمه‌ت ئه‌و دره‌خته‌، ژنانی به‌ ڕووتی بینیووه‌، له‌وێ گوڵنازی بینی، باوكی ناچار كرد گوڵنازی بۆ بهێنێ، گوڵناز ژنی یه‌كه‌می پیری به‌فربوو له‌ داخی بێ منداڵی كۆچی دواییكرد، پێش مردنی گوڵناز، پیری به‌فر له‌ گه‌شتێكیدا بۆ باكوور له‌ گوندێكدا به‌فر ڕێگایان پێده‌گرێت، بێری ناسی و حه‌زیلێكرد، له‌ شه‌وێكدا لاقه‌یده‌كات، گفتی پێده‌دا، كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، كه‌ له‌ ئه‌سته‌مبووڵ دێته‌وه‌ بووكێ توركی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، نێوی سه‌حره‌، له‌گه‌ڵ سه‌حر كه‌ ده‌گه‌نه‌ هه‌مان گوند هه‌واڵی كوشتنی بێری ده‌بیستێ، كه‌ دووگیان بووه‌ براكانی كوشتوویانه‌ ئه‌و ساوایه‌ تاقه‌ وه‌چه‌ی پیری به‌فر بوو له‌ سكی بێری دا مرد، له‌و هه‌ژده‌ ژنه‌ی هه‌یبوو هیچیان منداڵیان نه‌بوو، هه‌موو به‌و داخه‌وه‌ سه‌رده‌نێنه‌وه‌، نۆ له‌و ژنانه‌ له‌ گۆرستانێكدا ، له‌ ژیر سێ دار مێو كه‌پرێكیان بۆ دروستكردووه‌، به‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ نێژراون، كێلی گۆڕه‌كان یه‌ك جۆرو یه‌ك ئه‌ندازه‌ن هه‌ر كه‌سێ به‌ ئاینی خۆی نێژراوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ، پیری به‌فر به‌یه‌ك چاو سه‌یریانده‌كات، یه‌كیان نه‌بێ هه‌موو ژنه‌كانی به‌ گه‌نجی مردون، گۆڕی ژنه‌كانی دیكه‌ی هه‌ریه‌كیان له‌ مه‌مله‌كه‌تێكه‌، له‌ چه‌ند مانگێكدا سه‌ردانیان ده‌كات، پیری به‌فر كۆدێكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی كورد، حه‌زی له‌ خزمایه‌تیه‌، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م میلله‌تانی دنیادا كردووه‌، بێ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌یه‌ك بخاته‌وه‌، ناو و ناسنامه‌ی هه‌ڵگرێ، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دا كردووه‌، هه‌موو نه‌زۆك بوون نه‌ دۆندی پارانه‌وه‌، نه‌ نزاو پارانه‌وه‌ له‌ خودا، نه‌ دره‌ختی هاوینه‌، نه‌ خه‌یاڵ نه‌ واقیع، نه‌ هاوین نه‌ به‌هار، كه‌ڵكی نه‌بوو، ئه‌وه‌ ته‌نیا كورده‌ به‌ دیار مێژووی له‌ گۆڕنراوی خۆیدا به‌ ئه‌مه‌كه‌وه‌ له‌ پاییزدا بۆ ڕابردووی خۆی ده‌گه‌ڕێت، به‌ دیار نۆ گۆر، نۆ نه‌زۆكه‌وه‌، كه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی مێژووی پیری به‌فر دا كۆچی دواییانكردوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ڕێك وه‌ك مێژووی گوندی كه‌تناوه‌، له‌ به‌غا، تاران و ئه‌سته‌مبووڵ كۆنتره‌، كه‌چی له‌ شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ نه‌بووه‌، نه‌بووه‌ته‌ پایته‌خت، هه‌ر له‌ هه‌ناوی جوگرافیدا به‌و مێژووه‌ نه‌زۆكه‌، به‌ گوند ماوه‌ته‌وه‌، پیری به‌فر باسی سێیه‌م ژنی ده‌كات، ژنێكی ئه‌رمه‌نی بوو، ناوی مێرێ بوو، حه‌وت ساڵ ژنی بوو، به‌ جوانی پیری به‌فری فێر سه‌ماكرد، له‌سه‌ر خواستی مێرێ بوو گه‌رماوێكی ژنانه‌ی دروستكرد، له‌كاتی مردنی مێرێ، پیری به‌فر بۆ یه‌كه‌مجار نه‌خۆشكه‌وت، له‌ تاران دختۆره‌ روسییه‌كه‌ پێی ووت ده‌رده‌كه‌ت چاری نییه‌، سێ هه‌فته‌ زیاتر ناژیت، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا، نزیك ورمێ، كاتێ له‌ ماڵی برازای سمكۆ شكاك لایدا، تورك هێرشی هێنا شه‌ری مردنی كرد، به‌ڵام نه‌مرد، هه‌ندێجار حه‌زی له‌ مه‌جلیسی ده‌روێشان ده‌كرد، له‌ نزیك مناره‌ چۆڵی، له‌ نێو ده‌روێشه‌كانی شیخی نه‌هری دڵی چووه‌ ده‌روێشێك و هێنای له‌ هه‌موو جوانتر حاڵی لێده‌هات، سه‌مای مه‌ستانه‌م بینی، ده‌فی ده‌ژه‌ن، بۆ زگ پڕبوون حاڵی لێده‌هات، زیكری ده‌كرد، ده‌نگیشی زۆر خۆشبوو، پیری به‌فر گوێی له‌ سێ سه‌دو سی وسێ گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك بووه‌، به‌ڵام شه‌وێكیان، مه‌ستان ده‌نگی له‌و خۆشتربوو، مه‌ستان خه‌ڵكی زێی بادینان بوو، زیكری ئاگر ده‌كات، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و له‌ نێوان زه‌رده‌شتی و موحه‌مه‌دییه‌، دوای ئه‌م جوانترین كیژی كرمنشاهی هێنا، ناوی فه‌تانه‌ بوو له‌ پێشدا داوای كوڕی كرد، دوایی كردی به‌ كچ، ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ خه‌فه‌تی بێ منداڵی ڕووی له‌ كزی ده‌كرد، شێت بوو، بۆ چاره‌سه‌ر بردی بۆ تاران، به‌شێتی كۆچی دواییكرد، له‌ دواجاردا باس له‌ غه‌زال ده‌كات، بۆ سك وزا به‌ هه‌موو زمانێك دوعای كرد، ناوی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی هێنا، ئه‌ویش به‌و داخه‌وه‌ مرد، پیری به‌فر زمانی توركی، عاره‌بی، فارسی و تۆزی ڕووسی زانییوه‌، سووره‌ته‌كانی قورئانیشی له‌به‌ربووه‌، خوێنده‌وار بوو هه‌موو شیعره‌كانی حافز سه‌عدی، مه‌لا جه‌زیری و نالی ئه‌زبربوو، جارێ لای شێخ نه‌هری وه‌فایی بینیووه‌، شیعری شیرین ته‌شی ده‌ڕێسی نووسیووه‌، پیری به‌فر دیوه‌ بزربووه‌كه‌ی حیكایتخوانه‌، ئه‌و دیوه‌ خه‌یاڵئامێزه‌ی دۆنكیخۆته‌ كه‌ خه‌ون به‌ ژیانی زۆرباوه‌ ده‌بینێ، له‌ شكستی و گریاندا، له‌ ڕه‌شكردنه‌وه‌ و چڕكردنه‌وه‌ی كرده‌ی نووسیندا، له‌ سێبه‌ری دره‌ختی وشه‌دا هه‌وێنی تیامانێك ده‌گرێته‌وه‌، له‌ ئاسۆی ده‌قدا به‌ خۆرێكی زۆرباویانه‌ سه‌مای وشه‌كان، هه‌ڵچوون و داچوونی هه‌ستی ڕاده‌گرێت، بۆ وه‌ك پیری به‌فر زۆرباویانه‌ ڕه‌فتار ناكه‌م، هه‌موو كچێ حه‌زی لێده‌كات، كه‌سێكی پراكسیسی (كرده‌ی)ه‌، جگه‌ له‌ نه‌بوونی وه‌چه‌، هیچ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی سۆزداری نییه‌، متمانه‌ی زیاتر به‌ جووڵه‌و كرداره‌، نه‌ك به‌ تیۆرو نووسین، گه‌ر بیه‌وێت گوزاریشت له‌ هه‌ستێك بكات زۆربا ئاسا، به‌ سه‌ما ده‌ریده‌بڕێت، به‌ سه‌ما ده‌توانێ جێ به‌گومان له‌ق بكات، خوێنده‌واری هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ نانووسێت، پێچه‌وانه‌ی حیكایتخوانه‌، وه‌ك بیسه‌رێك ده‌مڕاستی گێڕانه‌وه‌یه‌ی هه‌مان شتزانه‌، كه‌ بۆی ده‌گێڕێته‌وه‌، چی ده‌بیستێ و ده‌بینێ ده‌ینووسێته‌وه‌، زانیارییه‌كانی یه‌كسان ده‌بێت به‌ زانیارییه‌كانی پیری به‌فر، له‌ چوار چێوه‌ی ڕۆمانێكدا كه‌ وه‌سفكردن جێگا به‌ گێڕانه‌وه‌ چۆڵناكات، له‌ ڕێگای زمانه‌وه‌ به‌ ڕووی ڕووداوه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ ستراتیژی هونه‌رمه‌ندێك له‌ بری هه‌موویان دێته‌ قسان و ده‌نووسێت، ئاندری تاركۆفسكی ده‌رهێنه‌ری ڕووس ده‌ڵێت “هونه‌رمه‌ند له‌ جیاتی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ قسان ده‌كات كه‌ توانای قسه‌كردنیان نییه‌ ” 10 ،گه‌ر زمانی پیری به‌فر جووڵه‌و كردارو سه‌ما بێت، زمانی حیكایتخوان بێده‌نگی و هونه‌ری نووسینه‌، ده‌ستبه‌ردار بوونیی هه‌ڵوێستی سۆزداری له‌ شوێن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نووسین، ده‌بێته‌ ئامانجێك له‌ ڕووخساری پشتتێكردنی مه‌ریه‌مدا یه‌قده‌داته‌وه‌، له‌ ژێر دره‌ختی وشه‌دا به‌رده‌گرێت، پیری به‌فر خه‌ون به‌ ژنه‌وه‌ نابینێ، هه‌ژده‌ ژنی هێناوه‌، كه‌چی تۆی حیكایتخوان نه‌توانی تاقه‌ ژنێك بهێنی، به‌ خه‌ونیش بێت نه‌توانی بگه‌یت به‌ مه‌ریه‌م، له‌ دۆندی پاڕانه‌وه‌ دا بوو گوریسكه‌ت پچرا، كه‌وتیت، نه‌گه‌یشتی به‌ مه‌ریه‌م، دۆندی پاڕانه‌وه‌ ڕنینه‌وه‌ی مووه‌كانی خه‌ون و خه‌یاڵت بوون، له‌مپه‌رێك بوو له‌ جیابوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی دۆنكیخۆته‌ له‌ دنیای زۆربا كه‌ نزیك بوونه‌وه‌ی چاو كه‌سك و ده‌ركردنی مه‌ریه‌می لێكه‌وته‌وه‌، وه‌ك پیری به‌فر ناتوانێ سه‌ما بكات، گریانیش دادی نادا، تا به‌ سه‌ما گوزارشت له‌ هه‌ستی بكات، پیری به‌فر چۆن دووركه‌وته‌وه‌، دنیاییه‌ك كێشه‌و ئاڵۆزی بۆی ناییه‌وه‌، دوو هاوینه‌ مردوویت، زوو مردیت، نه‌یهێشت جیاوازییه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌، ئیتر چیی بنووسێت، له‌گه‌ڵ مردنی تۆ، شووكردن و كۆچكردنی مه‌ریه‌مدا، تراژیدیایی حیكایتخوان سه‌رهه‌ڵده‌دات، ڕاده‌ستنه‌بوونی به‌ پێدراوه‌كانی واقیع، سه‌رهه‌ڵگرتن و سه‌فركردنه‌كه‌ی بۆ نادیار، پشتكردنه‌، له‌ دنیای ژن، گومانه‌ له‌ توانای خۆی، گومانه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی پاژێكی نوێی نووسینه‌ له‌ سه‌ر دره‌ختی كه‌تناوه‌، پۆلینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان واقیع و فانتازیایه‌، ئایا نووسینه‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌ی تێدا ماوه‌ كه‌ له‌ گومان بیپارێزێت، له‌ كرده‌ی نووسینیدا، له‌ ژێر دره‌ختی وشه‌دا، ئایا به‌ دوای سه‌قامگیری بزربوودا ده‌گه‌ڕا، یان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی دۆنكیخۆتی شكه‌ستیه‌كانی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كاره‌كته‌رێكی زۆرباوی وه‌ك پیری به‌فر به‌راوورد ده‌كرد، یان گومانكردنی له‌وه‌دا تۆخ نابێته‌وه‌ كه‌ مه‌ریه‌م حه‌زی لێ نه‌بوو، ڕووخساری ئاوێنه‌یه‌ك بوو دڵشكاندنێ گه‌وره‌ی تێدا بوو، كه‌ هیچ كچێ حه‌ز له‌و چروچاوه‌ ناكات، ئه‌م بیرخستنه‌وه‌یه‌ به‌ر له‌وه‌ی گومان له‌ مه‌ریه‌م بكات، گومان له‌ خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ بڕوای به‌ نووسینه‌، بڕوای به‌ خۆی نییه‌، بڕوای به‌وه‌ نییه‌ كه‌ بتوانێ مه‌ریه‌م بگۆڕێت، په‌رجۆ ده‌سه‌به‌ركات، ویستی به‌ كرده‌ی نووسین قه‌ره‌بووی هه‌ست به‌ كه‌مكردنی بكات، داهێنان دروستبكات، گومان بزوێنه‌ری نووسینه‌ له‌ته‌ك دنیایی دڵنیایشدا پارادۆكس فه‌راهه‌مده‌كات، قه‌د له‌گه‌ڵ یه‌كتریشدا پاكنابنه‌وه‌، به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت ” پاك بوونه‌وه‌ له‌و گومانانه‌ پاكبوونه‌وه‌یه‌ له‌ ڕیشه‌كانی هونه‌ر “11 له‌ كۆتاییدا حه‌سره‌ته‌كانی ڕابردوو له‌ نێو خود و ئاینده‌ی به‌جێماوی ده‌ستنووسه‌كه‌، له‌ دره‌ختی كه‌تناوه‌دایه‌، ئاینده‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕابردوودایه‌، له‌ ئێستادا مه‌ریه‌م نییه‌، پیری به‌فریش نه‌ماوه‌، ئه‌دی من بۆ هه‌بم بۆ كه‌تنێكی تر، بۆ داوای لێبوردنێكی دیكه‌ كه‌ منی حیكایتخوان له‌وی نووسه‌ر جیاده‌كاته‌وه‌، گه‌ر ئه‌و به‌هاری ڕابردوو بێ، ئه‌وا من له‌ ئێستادا هاوینی به‌سه‌رچووم، له‌ پاییزییه‌كی نادیاردا به‌ره‌و نه‌زانراو هه‌ڵدیم.

كه‌ركووك مانگی 12 / 2021
ژیده‌ره‌كان
1 ـ كه‌ریم كاكه‌ ـ دره‌ختی كه‌تناوه‌ ڕۆمان ـ له‌ بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، لقی كه‌ركووك ژماره‌ 91 ـ چاپخانه‌ی: ئاربخا، كه‌ركووك ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2007
2 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ ناشوێن ـ چاپخانه‌ی: كارۆ ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2019 ـ ل 155
*بۆ زیاتر ته‌ماشای لاپه‌ڕكانی 81 ،140 ، 203 ، 163 ، ی سه‌رچاوه‌ی ژماره‌ 1 بكه‌
3 ـ ئه‌نوه‌ر حسین ـ ئاشنا بوون به‌ دریدا ـ گۆڤاری ئایدیاـ ل 131
4ـ فلیب هامۆن ـ سمیولوجیه‌ الشخصیات الروائیه‌ ـ ترجمه‌: سعید بنكراد ـ تقدیم عبدالفتاح كیلیگوـ دار الحوار للنشر والتوزیع ـ الگبعه‌ الاولی ـ ص 43 5 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ گوتاری مانه‌وه‌ ـ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌: ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕهه‌ند ـ چاپی یه‌كه‌م ـ 2021 ز ـ ل 112
6 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ دوا خه‌نده‌ی دیكتاتۆر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵ 2020 ـ ل 257
7 ـ د صلاح فچل ـ بلاغه‌ الخگاب وعلم النص ـ عالم المعریفه‌ صدرت السلسله‌ فی شعبان 1998 بأشراف أحمد مشاری العدوانی 1923 ـ 1990ـ ص 211
8 ـ جورج گرابیشی ـ ـ فی الروایه‌ العربیه‌ ـ دار الگلیعه‌ للگباعه‌ والنشر ـ الگبعه‌ الاولی ـ 1982 ص 185
9 ـ كاروان عومه‌ركاكه‌سوور ـ (ڕێگاكانی ژه‌هر)ڕۆمان ـ ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2017 ـ ل 5
10 ـ عه‌بدولخالق یه‌عقووبی ـ دیالۆگ و داهێنان ـ چاپخانه‌ی خانی دهۆك ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2009 ـ ل 137
11 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ ئاوڕه‌كه‌ی ئۆرفیۆس ـ چاپخانه‌ی رجایی / تاران ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2014 ـ ل 205




پرسى مرۆڤ و مرۆڤ بوون لە قەسیدەى (مرۆڤ)ى تەیب قادردا… کاروان حەسەن

مرۆڤ قەسیدەیەکى شاعیر (تەیب قادر)ە. ئەم قەسیدەیە لە بەرهەمى (مرۆڤێک لە نزیکمانە)دا هەیە، چاپکراوى ماڵى وەفاییە و لەساڵى (2017)چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم قەسیدەیە زۆر بەوردى و قوڵى نووسراوە و دەکرێ دەیان جۆر لێکدانەوە و پشکنین و لێکۆڵینەوەى بۆ بکرێ، لەزۆر بابەت و کێشەى بنەڕەتى مرۆڤ دواوە و باسى کردوون و لە نێو دێرەشیعرەکان دەیان کێشە و گرفت و هەژارى و چەرمەسەرى و دەرد و ئێش و ئازارى مرۆڤ خۆیان حەشار داوە.
شاعیر هاتووە زۆر وریایانە مامەڵەى لەگەڵ ئەو کێشە و گرفت و ئاریشە کۆمەڵایەتى و دەرد و مەینەتییە ئاڵۆزانەى نێوان مرۆڤەکان کردووە. لەزۆر شت دواوە وەک:(مرۆڤبوون، ژینگە پارێزى، ئاکارى جوان، برایەتى، دایک، ئەمانەت پارێزى، ویژدان، دڵشکان، خوێن، کوشتن، بڕوابوون، ..هتد) ئیتر شاعیر بەلاى هەموو ئەو کێشە و گرفتانەدا گەڕاوە کە مرۆڤەکان لەگەڵ یەکترى هەیانە و بوونەتە لەمپەر لەبەردەم مرۆڤبوون و کۆمەڵگایەکى باڵاى مرۆڤایەتى، شاعیر لەجیاتى هەمووان قسەدەکات، دەدوێ، دەکۆشێ بۆ ئەوەى مرۆڤبوون بگەڕێنێتەوە بارى سەنگینى خۆیى و مرۆڤ لەو دەردە پیس و ناشیرینە ڕزگاربکات و ڕاستەڕێى مرۆڤایەتى بگرن و وەک برا لەگەڵ یەک بژین. چونکە بەلاى شاعیرەوە مرۆڤایەتى لەسەرووى هەموو شتێکەوەیە. هەروەها(پەیامى هزرمەندان و پەیامبەرانیش بۆ خەڵک یەک ڕستە بووە، ببن بەمرۆیى واتە ببن بە مرۆڤ)(1)
لەیەکەم دەستپێکەوە شاعیر دەڵێ:
مرۆڤ بوومایە
هەموو بەیانییەک زەویم گەسک دەدا
ئەمە لەو پەڕى هەست بە بەرپرسیارییەتییەوە هاتووە و شاعیر دەبینێ پیسى و ناشیرینى دەورووبەرى مرۆڤایەتى تەنیووە ئیتر بێزارە لەو کەشە نامەعریفییە، ئەو دەیەوێ بەمرۆڤایەتى بلێ خۆتان ڕزگاربکەن لەو پیسى و ئاڵۆزى و ناشیرینییەى گرتووتانە بەر.
مرۆڤبوون بەلاى شاعیرەوە سەرووى هەوو شتەکانە ئەوەتا بانگەوازى مرۆڤبوون دەکات و لەناخى دڵەوە هاوارى مرۆڤایەتى دەکات و دەڵێ:
هەمووتان برا و خوشکمن
تکایە فەرموون با بەیەکەوە بژین
ئەم بانگەوازەى شاعیر مرۆڤانەیە و لەپێناو مرۆڤایەتى و بەرژەوەندى گشتى مایەى قسە و هەڵوەستەیە.
ویژدان سەرچاوەى بوون و ژیانى مرۆڤایەتییە، ئەگەر ویژدان زیندوو بوو بێگومان دڵەکان و هەموو کایەکانى مرۆڤایەتى زیندووە. شاعیر لێرەدا مرۆڤایەتى لەو بێ ویژدانى و قۆڵبڕین و فرت و فێڵانە ئاگادار دەکاتەوە و پێیان دەڵێ وامەکەن و بەسە. ئیتر مرۆڤانە بجولێنەوە و هەڵس و کەوت بکەن. شاعیر لەپێناو یەک وشەدا دەنووسێ و دەکۆشێ و خەباتى وشەى دەست پێکردووە، ئەویش (مرۆڤ)ە. ئەوەتا لەناخەوە بەدڵێکى پاکەوە دەڵێ:
مرۆڤ بوومایە
بە گەورەیى، زۆر گەورە، دەمنووسى : سڵاو
سڵاو لە ڕووناکى و پشوو و شیرینى و
هەناسەى گەرم و شتى تریش…
کتێبێکى قەبەم دەنووسى
یەک وشەم بەکاردەهێنا
مرۆڤ، مرۆڤ، مرۆڤ
شاعیر دەنگى هەژار و لێقەوماو و ئازاربەخشانى سەر زەوییە، هەموو نەهامەتى و بێ ئومێدى و ڕەشبینى و ئازارێک لە مرۆڤ بوونەوە دەبینێتەوە و ئەبێ مرۆڤ بین بۆ ئەوەى یەک نەشکێنین و ئازار بەدیارى نەبەخشینەوە و خەم و خەفەت و مەینەتى بۆیەک جێ نەهێڵین. ئەوەتا ڕووى شیعر و دەمى مرۆڤ دۆستانەى دەکاتە مرۆڤ و پێیان دەڵێ:
مرۆڤ بوومایە، ئاخ من بۆ مرۆڤ نەبووم؟
بەردى کەترەم لەسەر ڕێگاکان بژار دەکرد
بەردەم دوکانەکانم بەهەقیقەت قەرەباڵغ دەکرد
دکتۆر عەلى شەریعەتى دەڵێ: (مرۆڤ خاوەنى ئیرادەیە هەر ئەمەش گەورەیى و مەزنى پێ بەخشیوە. تەنانەت بەهۆى ئەم ئیرادەوە جیاوازترە لە فریشتەکان و لەسەرووى ئەوانیشەوەیە.)(2)
شاعیریش لەسەر پەیامە مرۆڤ دۆستى و مرۆڤ پەروەرییەکەى بەردەوامە و لەهەمبەر گەورەیى و مەزنى مرۆڤەوە دەڵێ:
مرۆڤ لە چەقۆ و خانوو و گوڵ گەورەترە
مرۆڤ لە ئاسمان و قەبر و خواردن گەورەترە
مرۆڤ ژیانى لەنێو دڵدایە، ڕێک نێو دڵى.
خواى گەورە دەفەرمووێ: (لقد خلقنا الانسان فى احسن تقویم)(3) کەواتا خواى گەورە مرۆڤى بەجوانترین شێوە دروست کردووە، بەو مانایەى عەقڵى پێ بەخشیوە و هیچ مەخلوقێک لەمرۆڤ باشتر و کاملتر نییە، بەڵام ئەوە مرۆڤە خۆى بەناشیرینترین شێوە پیشان دەدات و یەکتر دەکوژن و دەبڕن و ژان و ئێش و ئازار بۆیەک دەبەخشنەوە و یەکتر دەتۆرێنن. شاعیر لێرەدا بەردەوامە لە پەیامى مرۆڤبوون و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لە بارەى مرۆڤبوونەوە ئەوەتا دیسان ڕوویان تێدەکات و پێیان دەڵێ واز لەشەڕ بێنن و شەڕ ماڵوێرانى و کاولکارى و تێکدانى شیرازەى کۆمەڵى بەدواوەیە و دەڵێ:
مرۆڤ بوومایە
شەڕم نەدەکرد گەمەیەکى بەتام
شەڕم لەپەنایەکدا
دەخستە ژێر چەنگێک لمەوە و دەمگووت
وسبە
شەڕ خانووەکان پڕ لەبۆشایى دەکات
شەڕ منداڵەکان بێ منداڵى دەکات
شەڕ ئۆتۆمبێلەکان دەکاتە ماڵى کوشتن
مارکۆس ئۆریلیۆس دەڵێ: (ئەوەى پێویستە مرۆڤ لێى بترسێت مردن نییە، بەڵکو پێویستە مرۆڤ لەوە بترسێت هەرگیز دەست بە ژیان نەکات)(4)
شاعیریش پەیامى ژیان بەگوێى مرۆڤەکانەوە دەچرپێنێ و پێیان دەڵێ لەجیاتى کوشتن و ڕق و کینە خستنەدڵى یەکترەوە وەک برا بژین. هەموو مەبەست و مەرامیشى لەیەک ڕستەکۆدەکاتەوە و دەڵێ:
تکایە فەرموون با بەیەکەوە بژین.
خۆشەویستى شاعیر بۆ مرۆڤ لەناخى دڵ و حەقیقەتى ژیانەوە سەرچاوەى گرتووە و ئەو کارەسات و ڕووداو و نەهامەتیانەى لەژیان دیویەتى کە مرۆڤەکان ئەنجامیان داوە شاعیرى بۆ لاى ئەو قەسیدە پڕ لە خەم و ناسۆر و حەسرەت کێشانە بردووە. ئەوەتا لە پەیامەکەى دیسان ڕوومان تێدەکات و دەڵێ:
مرۆڤم خۆشدەوێت هێندەى دڵى ڕاستەم،
دڵم چەپان نییە
مرۆڤم خۆشدەوێت. بەنهێنى گریان ناخەمە چاویەوە
لاورین لەم بارەیەوە دەڵێ: (ئەگەر کەسێکت خۆشبوێت، ئەوا دەبێ تەنیا ئاواتى ئەوە بخوازى کە دڵخۆش بێت. هەتا ئەگەر لەگەڵ تۆش نەبێت)(5).
هەموو مرۆڤەکان بەیەک زمان پێدەکەنن، کەواتا بۆ نابێ هەموو مرۆڤەکانیش لەژیان کردن و مرۆڤبووندا هاوبەش بن. شاعیر لەوبارەیەوە پەیامى تایبەتى خۆى هەیە،کە مرۆڤبوون و پێکەوە ژیانە، ئەو پێى وایە ئەبێ لەبازنەیەکى برایەتیدا کۆببنەوە و پێکەوە بژین و لەسەر یەک سفرەى نان خواردندا دابنیشن بەئاشتى و تەبایى بەیەکەوە بژین، ئەوەتا ڕووى پەیامى بەیان دەکات و دەڵێ:
فەرموون ئاشتى ئامادەیە
دڵ بە ئاقڵى لەسەر سفرە دانیشتووە
تکایە فەرموون، با بەیەکەوە بژین
لەگەڵ ئەو پەیامە مرۆڤ دۆستانە و ئەو وشە لەبڕێژانە لەخۆشەویستى و تژى لە عەترى مرۆڤبوون شاعیر ئەوە ناشارێتەوە کەوا مرۆڤ ناتوانێ ئەو پەیامانەى ئەو جێبەجێ بکات و بیان کاتە ڕابەر و ڕێنمایى بۆ ژیانى، چونکە ڕۆژانە مرۆڤەکان یەک دەکوژن، یەک بریندار دەکەن، دڵى یەکتر ئازار دەدەن، دلڕەقى و کەلـلـە ڕەقى مرۆڤى تووشى پەتاى ڕق و کینە کردووە، هەروەک لە پەندى پێشینانى کوردیشدا هاتووە.(مرۆڤ بەکەلـلـە ڕەقى هیچى بۆ ناچێتەسەر)(6)
شاعیر ئاراستەى قسەکانى بەقوڵى بەناخى ئەوانەدا شۆڕ دەکاتەوە و دەڵێ:
مرۆڤ بوومایە
ئۆیی مرۆڤ بۆ وادەکات
بۆچى قۆرت
قۆرتى زل زل لەسەر ڕێگەکاندا هەڵدەکەنێت
بۆچى ددان دەچەقێنێتە لەشى یەکترى و
خوێن لەگەڵ نان، لەگەڵ پشوو،
لەگەڵ نیوەڕۆکانیان، لەگەڵ ئێوارەکانیاندا دەخۆنەوە؟
خوێن، خوێن، خوێن، باغەڵم پڕ بووە
پڕپڕ لەخوێن بووە،
لەخوێن دەترسم.
شاعیر بەردەوامە لە پەیامە جوان و مرۆڤ دۆستانەکەى و ئەمجارە ڕووى مرۆڤانەى لە منداڵان دەنێت و پێیان دەڵێت:
مرۆڤ بوومایە
منداڵەکانم دەخستە پێشەوەى ژیان و
پێم دەگووتن: ژیان گەورەترە لەمردن
پێکەنین باشترە لەگریان
بەئارەزووى خۆتان ئاسوودەیى بەکاربهێنن
بەئاسوودەیى بەختەوەرى بخۆن
بەبەختەوەرى تەمەنتان لەو شوێنانە دابنێن
کە پێتان خۆشە
بەدڵى خۆتان، زۆر بەهێواشى
قیچ قیچ، گەورەبن و
ژیان ململانێیە، خەم بۆ یەکترى هەڵمەگرن
ئازار ناکرێتە دیارى.
لەم قەسیدەیەدا دەیان پرس قسەیان لێوەکراوە و هەمووشیان لەچواچێوەى پەیامى مرۆڤانە و ئەداکردنى مرۆڤبوونەوەیە لەلایەن تاکەکانى کۆمەڵگاو شاعیر مەبەستى ئەوەیە مرۆڤانە بیربکەینەوە و بژین و بڕوانین، ئەوەتا باس لە ماکێکى پیسى نێو کۆمەڵ دەکات و ئەویش خۆهەڵقورتاندن لەکاروبارى خەڵک و چوونە ناو باسێک کە پەیوەندى بەوانەوە نییە، شاعیر دەڵێت:
نقورچەم لەخەمى هیچ کەسێک نەدەدا
تەنیاییم لەپێش ماڵى هیچ کەسێک نەدەڕژاند
ناوقەدى هیچ کەسم نەدەنووشتاندەوە و
دڵى هیچ کەسێکم نەدەدڕاند.
مرۆڤبوون بەلاى شاعیرەوە جوانترین ڕەوشت و خووى مرۆڤە، بۆیە هەمیشە ئەوەى لەلا حەسرەتە کەبۆچى مرۆڤ نەبین(مرۆڤ بوون بەمانا ڕاستى و قوڵ و فەلسەفیەکەى)نەوەک بەڕووکەشى، شاعیر ئەو پارووە نانەى هەیەتى لەڕێگەى حەقیقەتى مرۆڤبوونەوە هاوبەشى پێدەکات لەگەڵ نەدار و هەژارانى دەوروبەر و چواردەورى. ئەوەتا دەڵێ:
مرۆڤ بوومایە
بەکەرتە گوێزێکى گەنج ڕازى دەبووم و
ئەم هەموو خۆراکانەم بۆ سکە بەتاڵەکان دەنارد
دەستى قۆخەکانم دەگرت و
بە یەک دەنکە ترێ
لەسەر دەستى خۆشبەختى لەگوڵە گەنمەکانم مارە دەکردن

هاوڕێیەتى پرسێکى ترى ناو قەسیدەى (مرۆڤ)ە و شاعیر لەوە تێگەیشتووە کە زەمانەیەک تێیکەوتووین هیچ شتێک لەسەر ڕێچکە و ڕێباز و بنەڕەتى خۆى ناڕوات و ژیان ئاڵۆز و زەحمەت و پڕ کێشمە کێشە. بۆیە هاورێیەتیش لەم سەردەمەدا وەک خۆى نەماوە و گۆڕاوە، شاعیر دەیەوێ ئەو کەلێن و بۆشایى و خەوشە ناشیرین و نا مرۆڤانە بسرێتەوە و هاورێیەتى بگەرێنێتەوە دۆخى جوانى و ڕێکى خۆیەوە. ئەوەتا دەڵێ:
کورسى بەتاڵم لەبەینى هاورێیەکان نەدەهێشت و
پڕم لەخۆشبەختى و ئەمان دەکرد.
متمانە وەک چەمکێک خاڵێکى بنەڕەتى نێوان مرۆڤەکانە. بەڵام لەڕۆژگارى ئەمڕۆدا متمانە کەم بووە یان دەتوانین بڵێین وەک سەردەمى پێشوو نەماوە و ڕۆژانە کێشە و گرفتى متمانە نەبوون لەلایەن مرۆڤەکان سەرهەڵدەدات و بەدەیان کەسى لێک کردووە، شاعیر دەڵێ پێویستە مرۆڤ بین بۆ ئەوەى متمانەمان بەیەک هەبێت و لەگەل یەک بە ڕاستى بژین، بۆیە گرنگە مرۆڤ بین و بەمرۆڤانە بژین.
ئەگەر مرۆڤ بوومایە
کاتێک تەنیا دەبووم، دەبوومە قاسەى متمانە
بۆ ئەو کەسانەى
چوار قسەى گەچراوى خۆیانیان بۆ باس کردووە
نەدەبوومە چڵکاو
چڵکاو شمەکى دەور و بەر پیس دەکات
نەدەبوومە دوکەڵ
دووکەڵ قوڕگى مرۆڤەکان دەخوسێنێت
نەدەبوومە دەمانچە
پێمخۆشە برین بێ کڕیار بێت.
هەمیشە گفتوگۆى ئارام و دانیشتن بەیەکەوە لەسەر کێشەکان ئەنجامى باشى لێکەوتۆتەوە و باشتر بووە لە لێکتێنەگەیشتن و زمانى هەڕەشە و شەڕکردن، بۆیە ئەگەر لێکتێگەیشتن هاتە ئاراوە ئەو هەموو کوشتن و بڕین و ئاڵۆزیەى مرۆڤ دروستى کردووە بەو شێوەیە نەدەبوو، شاعیر دلنیایە لەوەى ئەگەر مرۆڤ بایە ئەوا :
خۆکوشتن و ئەویتر کوشتنم دەکردە مۆدیلێکى کۆن
هەر زۆر زۆر کۆن
بەدوو قسەى خۆش
داڵەکانم دەکردنە کۆتر و
لەماڵى پەپوولەخانمم دوور دەخستنەوە و
ماڵى خۆییم لە ڕۆخ قومە ئاوێکى قەنداویى
بۆ دروست دەکرد.

لەکۆتاییدا وەرن با پێکەوە وەک مرۆڤ بژین.

کاروان حەسەن / هەولێر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە و پەراوێزەکان :
(1)محەمەد جەودەت، هونەرى مرۆڤبوون، سایتى هەولێر.
(2) مرۆڤ، دکتۆر عەلى شەریعەتى، وەرگێڕانى: موسعەب ئەدهەم، چاپى سێیەم، 2014 سلێمانى
(3) قورئانى پیرۆز، سوڕەتى (تین) ئایەتى (4).
(4)جوانترین وتە ئامادەکردن و وەرگێڕانى: کارزان نوورى عوسمان، چاپى دەیەم ، 2013 هەولێر.
(5) جوانترین وتە ئامادەکردن و وەرگێڕانى: کارزان نوورى عوسمان، چاپى دەیەم ، 2013 هەولێر.
(6) پەندى پێشینان، کۆکردنەوەى : کاروان عوسمان چاپى یەکەم ، لەبڵاوکراوەکانى دەزگاى چاپ و پەخشى ڕێنما، ل 345
(7)مرۆڤێک لەنزیکمانە، شیعر ، تەیب قادر، چاپى یەکەم 2017




هەواڵە پیس و پۆخڵەکان و راگەیاندنێکی قێزەوەن… رەسوڵ بەختیار

  • گەنجێک چەقۆیەکی لەهاوڕێیەکەیدا، دوو بریندار گەیاندرانە نەخۆشخانە.
  • باوکێک منداڵەکانی خۆی دەکوژێ.
  • لەسەر میرات دوو بنەماڵە بووە شەڕیان سێ کەس کوژراوە، پۆلیس چەند کەسێکی گرتووە.
  • ئەو بەنزینە هەموو ئۆتۆمبیلەکانی پەکخستووە.
  • نووسەرێکی ناودار پێویستی بەهاوکاری هەیە.
    هەموو ئەمانە و دەیان و سەدان مانشێتی رۆژانە، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبیندرێ، زۆربەی بۆ لایک کۆکردنەوە و دژایەتیکردنی بەرەیەک دژ بە بەریەکی دیکە، جگە لەوەی هەموو ئەو هەواڵانە ناخ هەژێنن، دەبیندرێ دەیانەوێ چ ژەهرێک فڕێبدەنە ناو کۆمەڵگە، بەرزکردنەوەی چەند کەسێک لەسەر حسێبی چەند کەسێکی دیکە و هەڵڕشتنی دەروونێکی پیسی لەمێژینەی چەند کەسێک ئامانجیانە بەچاوانی خۆیان ببینن تاکی کورد تا چەند بەرەو رسوایی هەنگاو دەنێ.
    کاتێک باس لەپەروەردە دەکرێ، هەمووان پێدکەنن و ئەو بابەتە پەراوێز دەخەن، چەندین قسە و باسی بەتاڵ و خاڵی لەمەعریفە دەخەنە روو، وا لەو کەسە دەکەن بیر لەپەروەردە نەکاتەوە، بۆ خۆی هەرچۆنێک بێ نەخش دەربێنێ.
  • ئەوەی تۆ باسی دەکەی کاتی بەسەر چووە، تەنیا لەنێو کتێبە کۆنەکاندا ماوە.
    ئەو راست دەکات، چونکە لەدایک و باوکێکە بەقبووڵ خاس چوونەتە زانکۆ و لەماستەر و دکتۆرادا هەموو پێداویستییەکیان پێ بەخشیوون، هەتا نامە و تێزەکانیان لەناو هەناوی کتێبەکان دەرهێناوە، لەبازاڕدا بۆیان چێکردووە.
    دەروونە نەخۆشەکان لەپلە و پۆستەکاندا یاری بەخەڵک دەکەن، لەشوێنە فێنکەکانیان لێدوانی زەق و بێ مانا دەدەن، راگەیاندنی قێزەوەنیش وەک ئەوەی داهێنانی کردبێ دەیقۆزێتەوە بەو بیانووەی یەکەم کەس بووە ئەوە جۆرە هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە، ریکلامیشی بۆ دەکات و کەسانی نەزان و نەخۆشی وەکخۆیان چەپڵەی بۆ لێدەدەن و لەلای خۆیان بڵاوی دەکەنەوە، بەوەش ناوەستن دەیخەنە نێو هەواڵەکانی تیڤی و رادێۆیەکان و گۆرانی و مۆسیقای لەگەڵ تێکەڵ دەکەن.
    بۆ ئەمەش بەناوی کەسانی پسپۆڕ چەندین لێدوانی سەیر و سەمەرە دەدرێ، هیچ کامێکیان بەلای پەروەردەوە ناجن، وەک ئەوەی لەژیانیان وشەیەکی پەروەردەکاریان گوێ لێ نەبوو بێ.
    بەوەش ناوەستن لەشاشە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەئاشکرا دژایەتی ئەم دەڤەرە و ئەو دەڤەرە دەکەن، وەک گوتمان دەیانەوێ دەروونە پیسە لەمێژینەکەیان وەک ژەهر بڵاوە پێبکەن، ئەوەش لەبیر دەکەن، رۆژێک دێ خۆیان یەکەم زەرەرمەندی ئەو نێوەندەن، لەخوت و خۆڕایی شەڕ دەهێننەکایەوە تا ماوەیەک لەپشت مێزەکانیان پێبکەنن، ئەوان زیاتر کە دەدوێن باس لەپاڵەوڵنییەتی خۆیان دەکەن، کەچی لەو لاوە تەلەفۆنێکیان بۆ دێ، یەکسەر دەبنە شێری سەر کاغەز، ئەمجارەیان بەشێوەیەکی دیکە بابەتەکە دەقۆزنەوە، باس لەسەرەوەری هاووڵاتی و نیشتمان دەکەن، بەبێ ئەوەی رۆژێک لەرۆژان قسەیەکی خێریان بۆ ئەو گەلە ستەم دیدەیە کردبێ، بەڵکو تەنیا بەدوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتوون.
    راگەیاندنی قێزەوەن بۆ چەند دەسکەوتێک لاوازییەکان دەقۆزێتەوە، هەرچی لایەنی پەروەردەیی هەیە دەیەوێ رایبماڵێ تا هەمووان بخاتە ئاستەکەی خۆی، زۆر جارانیش خۆی لەبیر دەچێ دێ باس لەبنەما و بەها پەروەردییەکان دەکات، یەکەم شت دژ بەهموو بنەماکانی کۆمەڵگەی خۆیەتی، هەمووی سفر دەکاتەوە و بۆچوونی سەیر و سەمەرەی قوتابخانە و زانکۆ ئەهلییەکان دەکاتە سەنگی مەحەک، ئەو لەبیری چووە، کەسانێکی ئاست نزم، کە دەرچووی زانکۆی ئاست نزمی وڵاتانن، دەبنە رابەری قوناغی کۆلیژەکان، ئەو تەنیا مەلزەمەیەکی لەدەستە، ئەگەر ئەو مەلزەمەیەی لێ وەربگریتەوە، نەک هیچ نازانێ، بەڵکو قسەشی بیر دەچێتەوە.
    راگەیاندنی قێزەوەن گرنگی بەو کەسانە دەدات، تۆمەتی بێلایەنی و لایەنداری دەداتە پسپۆڕان وا دەزانن هەموو وشەکانیان پرۆگرامکراوە، قسەی ئەوان شوێن بەوان لەق دەکات.
    هەموو ئەو هەواڵە پیس و پۆخڵانەی رۆژانە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە راستە بڵقی سەر ئاوە، بەڵام کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر عەقڵی تاکەکانە، دوور یان نزیک کاریگەری دەبێ، هەرنا ئەو گەنجانەی کە چاویان کردۆتەوە تەنیا ئەو وشە و هەواڵە پیس و پۆخڵانەیان بینیووە.



بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا…16…شەماڵ بارەوانی

بەشی شانزەهەم/

هەرچەند ئێمە لە پاڵ کتێبەکەی زەنەدانی، چەند کتێبێکی تری ئەقیدەشمان دەخوێند، بەڵام ئێمە بە گشتی لە بواری ئەقیدە دا، ئەقیدەی ئەشعەریمان دەخوێند لە حوجرە و قوتابخانە ئایینیەکان، گەرچی ئەشعەریەکان هێندەی موعتەزیلەکان، ئەقڵانی نین و لۆژیکیانە و ئەقڵانیانە مامەڵەی تێکستەکانی ئایین ناکەن، وەلێ لە هەمبەر حەمبەلیستەکان و وەهابیزمەکاندا، زۆر ئەقڵانی ترن.
ئەقڵ لە لای ئەشعەریەکاندا، تاڕەیەک ڕۆڵی هەیە و پێش ڕووکەشى تێکستەکان دەکەوێت، وەلێ ئەشعەریەکانیش ئەقڵیان کردووەتەوە پاشکۆی نەقڵ، جیاواز لە موعتەزیلەکان، کە ئەقڵ پێش نەقڵ دەخەن.

ئەشعەریەکان دەڵێن لە ڕێگاى ئەقڵەوە بە مانا و مەغزاو مەبەستەکانى تێکستەکان دەگەین. بە تایبەت هەندێک لەو تێکستانەى کە مانایەکى ڕوون و ئاشکرا و دیاریان نییە لە بارەى سیفاتەکانی خوداوەندەوە، لەو کاتەدا، لێکدانەوەى (تەئویلگەرایانە)یان بۆ دەکەن.

ئەشعەریەکان بۆچوونیان وایە کە قورئان کۆنە، سیفەتى (کەلام)ى خودایە، پێچەوانەی موعتەزیلەکان، کە، دەیانگووت: قورئان مەخلوقە و کەلامی خوداوەند نییە.

موعتەزیلەکان بۆچوونیان وابوو کە ئەقڵ بە ڕەهایى پەى بە تێکستەکانی ئایین و ناوەڕۆکى ئایین دەبات و دەتوانین بە ئازادانە پشت بە ئەقڵ ببەستین.

دەتوانین بڵێین ئەشعەریەکان وەک خۆیان دەیڵێن، نێوەندگیری و هاوسەنگیەک لە نێوان نەقڵ و ئەقڵدا دروست دەکەن.
ئەوان، نە هاوشێوەی حەنابیلە و سەلەفیزمە ڕووکەشگەراو دەقگەراکان، ئەقڵ پشت گوێ دەخەن و، نەیش هاوشێوەی موعتەزیلەکان هێندە ئەقڵ پیرۆز دەکەین و پێش نەقڵی دەخەین.

جا ئێمە ڕاستە لە ئەقیدە ئەشعەری بووین، وەلێ لە فیقهدا: شافیعی مەزهەب بووین و مەزەهەبی شافیعیمان دەخوێند. لە بەشی دواتر دێینەوە سەر قسەکردن لە سەر شافیعی و مەزهەبەکەی…

لە بەشەکانی پێشوو باسم لەوەکرد و ئاماژەم کرد، کە لە حوجرە و قوتابخانەی ئایینی، ئەشعەریمان دەخوێند لە ئەقیدە، وەلێ من زۆر کاریگەر بووم بە موعتەزیلەکان، تاڕۆشتم بۆ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانیش، من و کۆمەڵەک خوێندەکاری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان زۆر موعتەزیلەکانمان خۆ دەویست و سەرسام بووین پێیانەوە.
هەڵبەت بەر لەوەی ببم بە قورئانی، زۆر کاریگەربووم بە موعتەزیلەکان.
موعتەزیلە گروپێکی ئاڕاستە ئەقڵانین و لە دەستە کەلامیەکانی نێو بازنەی ئیسلامن.

موعتەزیلەکان باوڕیان بەوەیە کە ئەقڵ ڕێنوێنێکی باشترە لە شەرع و دەڵێن ئەگەر ئایین و شەرع و پەیامبەریش نەهاتبوا و نەبوا، ئەوە ئێمە لە ڕێگەی ئەقڵەوە دەمانزانی(حسن و قبح)،چاکە و خراپەی شتەکان بزانین و باشەو خەراپە لێکتری جیابکەینەوە و پەی بە کرۆکی شتەکان بەرین و خۆداوەندیش هەر بە ئەقڵ بناسین.

هاتنی پەیامبەرانیش دووپاتکردنەوەیە لە سەر ئەوەی ئەقڵ دەیڵێت.
موعتەزیلەکان هاوشێوەی سەلەفیگەراکان ڕوکەشانە شوێن تێکستەکان نەدەکەوتن، بیروباوەری ئیسلامیان بە ئەقڵ و لۆژیک لێک دەدایەوە.
هەر ڕیوایەت(فەرمودەیە)یەک لە دژی لۆژیک بوایەو لەگەڵ ئەقڵ دژایەتی هەبوایە، ئەوە وەریان نەدەگرت و لە کاتی تێکگیرانی ئەقڵ و نەقڵدا، ئەقڵیان پێشدەخست.
ئەقڵ لای موعتەزیلەکان پێوەر و بنەمابوو. ئەقڵ فەرمان ڕەوا و هەڵسەنگێنەر و کۆتا بڕیاربوو.

موعتەزیلەکان پێنج بنەمایان ھەیە کە قوتابخانەکەیان لەسەری دامەزراوە، ئەوانیش(التوحيد، العدل، الوعد والوعيد، المنزلة بين المنزلتين، الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر.).
بێگوومان ئەگەر فیکر و بیرو باوەڕی موعتەزیلەکان هەر بەزاڵی بمابوایەتەوەو لە لایان سەلەفیزم و حەمبەلیستە فێندەمێنتالیستەکانەوە، ڕوبەڕووی ئەو کوشتارو لەناو چوون و ئیبادەکردنە جەستەیی و فیکری و مەعریفی و ڕۆشنبیریە نەبوانایەوە، ئەوە ئێستا ئەوەی پێی دەڵێن(جیهانی ئیسلامی) شتێکی تر دەبوو، ڕەنگبوو پێش ئەوروپاش بکەوتباین، لە کومەلێک بابەتی وەکو تۆلەرانس و پلۆرالیزمی ئایین و ئەقڵانیەت و دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ و جیاکردنەوەی ئاین لەسیاسەت و کاروباری دەوڵەت و ژیانی گشتی و زۆر شتی تریش.

هەرچەند ئەوانیش لەڕووی سیاسیەوە کەوتنە هەڵەو بەرامبەرەکانیان دەچەساندەوە، گەر مەسەلەی میحنەی خەڵقی قورئان و چیرۆکی ئەحمەدی کوڕی حەمبەڵ ڕاست بێت و فێندەمێنتالستەکان ترش و خوێیان پێدانەکردبێت و بە مقەستی بوهتان و ئایدلۆلۆژیی فێندەمێنتالیستانەی خۆیان شتیان لێ نەبڕی بێت و بە دڵی خۆیان کەم و زیادیان نەکردبێتن و، عەیب نەبیت زۆریان پێوە نەنابێت، وەک عادەتی هەمشەییان(٭)
وەلێ لەڕووی فیکری و ڕۆشبیری ئەقڵانییەوە، بەڕاستی گرنگ و پۆیستن بوون موعتەزیلەکان.

ئەفسوس کە نەیان هێشت گەشە بکەن و زوو فێندەمێنتالیستەکان، بە پشتیوانی خەلیفە موتەوەکیل جێنۆسایدی هەموو شتێکی کردن و لەناوی بردن.

موعتەزیلەکان،
( بەهۆی ئەو شاڵاوە تیرۆرە جەستەیی و فیکری کرایه سەریان، هەموو کتێب و توراس و داندراوەکانیان سوێندران و لەنێوبردران و شتێکی زۆر کەمیان لەدووا جێ ما و مێژوویان شێوێندراو ،سەلەفیگەراکان تابۆیان کرا کەمتەرخەمیان نەنواند لەناشیرین کردن وبەدێوەزمەکردن و ئەهریمەنکردن ناشیرینیان

کە موعتەزیلە لەسەر دەستی ئیبن حەنبەلدا شکستی خوارد، ئیدی نەقڵ جێی بە عەقڵ لێژ کرد و ئیدی لەو وەرچەرخانە بەدواوە، بایەخێک بۆ عەقڵ و بۆ فەلسەفە نەمایەوە و باڵادەستیی کۆنخوازی و لێکدانەوەی ڕووکەش و حەرفیی بۆ دەق، شاباڵی ڕەشی خۆیان بەسەر لێکدانەوەدا کێشا، ئیدی جێیەک بۆ ڕۆچوون بەناو دەقدا و بۆ تێڕوانینی نوێ لە ئارادا نەمان. ئیدی سەلەفیزم لە ئیبن تەیمییە و موحەممەد عەبدولوەهابەوە، تا ئیخوان و ئەستێرەکانی تیڤی و یوتیوب درێژەی کێشا. (٭)

(٭) سەبارەت بەو چەواشەکاریەی چیرۆکی:(میحنەتە)کە،
بەڕێز:محەمەد هەریری نووسەر،
بە بەڵگەوە ئەوە ڕەتدەکاتەوە، کە موعتەزیلەکان ئەحمەدی کوڕی حەنبەلیان ئازاردابێت.
من بەشێکی نووسینەکەی
لە پەراوێزی ئەو بەشەی بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا دادەنێم، لە ژێر ناونیشانی(موعتەزیلەکان هۆکاری میحنەتی کوڕی حەنبەل نەبوون!

سەلەفیەت و ئازادی بیروڕا کووجا مەرحەبا):
چەندین کورتە نوسینی سەلەفیەکم بەرچاو کەوتوە کە وادیارە بە زنجیرە لەسەر موعتەزیلەکان دەنووسێت،

کە لە میژووی ئایین و مرۆڤایەتیدا هیچ تەرزە بیریک تا ڕادەی بیری سەلەفیەت نەیارانی نەکوشتوە ونەچەوساندۆتەوە، و دێت باسی دژایەتی موعتەزیلە دەکات بۆ ئازادی بیروڕا!!

سەیرە سەلەفیەکان کە لە مێژوودا کەس نەماوە تەکفیری نەکەن ودەری نەکەن لەبازنەی ئیسلام، هەزاران تاوانیان کردوە بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی زانایانی موسڵمان، کەچی ئەدەبیاتى سەلەفیەت وبەڵکو ئەدەبیاتى ئەوەى ناوى دەنێن بە ڕابوونى ئیسلامی، زۆر بە شێوەیەکى چەواشەکارانە تەنها باسی ئەحمەدى کوڕی حەنبەل وچەند زانایەکی تری وەك احمدی کوری نەسری خوزاعی دەکەن، کە هاوزیندانی ابن حنبل بوو، وەک قارەمانێکى خۆڕاگرى ئەشکەنجەدان وئازادی بیر نیشانیان دەدەن!

دەیەها وتار وکتێب وچیرۆکم خوێندۆتەوە لەسەر ئەشکەنجەدانى موعتەزیلەکان بۆ ئەحمەدى کوڕی حەنبەل، وخۆڕاگرى ئەو لەبەرامبەر ئەو هەموو ئەشکەنجە وفشارەى لەسەرى بوو، لەو کێشەیەى کە ناوى دەنێن بە میحنەى خەڵقى قورئاندا!!

جارێ سەلەفی نازانێت وناشیەوێ بزانێت، ئەو هۆکارانە چین کە بوونە هۆی ڕوودانی میحنەکە، وپاشینەی خودی ئەحمەدى کوڕی حەنبەل چۆن بوو لە هەڵسوکەوت لەگەڵ نەیارانی! ئایە ئەحمەدى کوڕی حەنبەل فەتوای تەکفیری زانایانی تری نەدەدا و بۆی تێنەدەچاندن لای سوڵتان بۆ کوشتنیان وەك لەگەڵ [ضرار بن عمرو] وکەسانی تر وایکرد؟!

چۆن کەسێك وا ڕەفتار بکات لەگەڵ نەیارانی، دوایی ئەگەر نەیارانی وایان کرد لەگەڵی دەبێتە قارەمانی ئازادی بیروڕا؟!

ئینجا پێویستە پێمان بڵێت کێ بوون ئەوانەی میحنەی خەڵقکردنى قورئان دروست کرد، وئایە موعتەزیلە بەگشتی بەژداربوون لەو کێشەیەدا؟! نەخێر ئەوەی ئەو کێشەیان دروست کرد گروپێکی بچوکی کەلامیەکانی یان موتەکەلیمەکانی بەغدا بوون بە سەرۆکایەتی احمد بن ابي دٶاد، کە خودی احمد بن ابي دٶاد خۆی گومان دەکرێت لە موعتەزیلەبوونی بە پێی ڕای ئیمامی هەرەگەورەی سەلەفیان وسەلەفیەت، کە ابن تیمیە یە!!

زۆر لەو موتەکەلیمانە یان زۆربەی هەرەزۆریان موعتەزیلی نەبوون، بشر المریسي موعتەزیلی نەبوو، بەڵکو نەجاریەکانیان تێدابوو، بەرغوث یان تێدابوو، و ضراریة ی شوێن کەوتەی ضرار بن عمرو یان تێدابوو. مورجیئەیان تێدابوو کە بشر المریسي لەوان بوو، مورجیئەی ڕووتیان تێدابوو، موعتەزیلەشیان تێدابوو، “(مجموع الفتاوى 17: 299)

ئینجا میحنەی خەڵقکردنى قورئان لەسەر دەستی احمد بن ابي دٶاد دەستی پێنەکرد هەتا ئەگەر موعتەزیلیش بێت، هەرچەندە ابن تیمیەش ڕەتیدەکاتەوە کە موعتەزیلی بوو بێت.

ئایە دەکرێت ئەو هەڵوێستەی احمد بن ابي دٶاد لە دژی ئیمام ئەحمەدى کوڕی حەنبەل لەسەر موعتەزیلە حسێب بکرێت، کە ابن تیمیە خۆی دەڵیت احمد بن ابي دٶاد موعتەزیلی نەبوو؟!

هەر ابن تیمیە دەڵێت: ” زۆر لە پاشینەکان – لە شوێنکەوتەکانی ئەحمەد وغەیری ئەویش- وادەزانن نەیارانی ئەو موعتەزیلە بوون، وادەزانن بشر المریسي، هەرچەندە پێش میحنەتەکە مرد، وهەروەها احمد بن ابي دٶاد وئەوانی تر موعتەزیلە بوون، کە ئەوەش ڕاست نیە”
” (مجموع الفتاوى 14: 352، طبعة دار الوفاء المصرية)

بەڵکو لە کۆنترین سەرچاوەی هەواڵی میحنەت کە کتێبی برازای ئەحمەدى کوڕی حەنبەلە، حنبل بن إسحاق بن حنبل، هیچ باسی زانایەکی موعتەزیلی نەهاتوە لەوانەی کە مونازەرەیان کردبێت لەگەڵ ئەحمەدى کوڕی حەنبەل.

ئینجا شاراوە نیە لە کەسیك کەمێك لە مێژوو بزانێت، کە مەسەلەی تۆقاندنی فیکری و جەستەیی لەسەر دەستی سەلەفیەکان دەستی پێکرد بە یەك سەدە پیش میحنەی خەڵقکردنى قورئان، کاتێك غەیلانی دیمەشقی لە پاش مونازەرەیەك لەگەڵ الاوزاعي بە دزێوترین شێوە کوژرا، کاتێ هەردوو دەست و هەردوو پێیان بڕی و لە خاچیان دا لە ساڵی ١٠٦ کۆچی!

ئەوە چەند سەرباسێکە بۆ ئەو زانایانەی ناو نەخوێندەوارانی سەلەفی، چاکتر وایە باشتر بخوێننەوە، نەك هەر خەریکی خۆدەرخستن وڤیدیۆ خستنە یوتیوب بن، باشترە باسی بیدعە وقەبر و ڕیشی بێ ئیش بکەن، نەك باسی ئازادی بیروڕا، چونکە سەلەفیەت ئاخیرکەسن باسی ئازادی بیروڕا بکەن، و هەموو دەزانین کە دەستی سەلەفەکانی سورە بە خوێنی نەیارانیان.).

(٭)حەمەسەعید حەسەن.




مەبدەئ و بنەماو بناخە چییە؟… زانا رەزاق

سەرەتا ئێمەی مرۆڤەکان ڕاستە لەزۆر ڕووەوە لەیەکتری جیاوازین، بەلام بۆ لەیەکتر جیاکردنەوە لێکدابڕان و خۆسەپاندن، چەواشەیان لە مەبدەئ و بنەما کردووە بۆ ئەوەی ئەو مەرام و ئامانج و شتانەی لە پشت لەچەواشەکردنەکە خۆی شاردۆتەوە بهێننەدی، ئەمەش لە زۆر ئامرازەکاندا کراوە یانی ئەگەر سەیری مێژووی نووسراو بکەین کاتێک دەبینی بۆ زالبوون بەسەر نەتەوەی تردا ئەوا هاتوون خۆیان لە پلەیەک بەرزتر لەوان داناوە لەکاتێکدا هەموو مرۆڤەکان یەکسانن بەبێ جیاوازی هەموو شتێکەوە هەروەها کەس لە کەس گەورەترنیە بەلام بەهۆی پۆست و پلەوە ئەو کەسانە ئەرک و بەرپرسیاریەتی زیاتریان دەکەوێتەسەر.

ئیدی خۆی و مەبدەئ و بنەما لەناو خێزانێک تا قوتابخانەو هەموو شوێنەکانی تر یەک شتە بەلام لە ڕڕۆژهەلاتی ناوین و کۆمەلگاکانی مەبدەئ لای ئەوان یەکسانی و دادپەروەری و ئازادی و مرۆڤدۆستی و ژینگەپارێزی و ئاژەلدۆستی هەموو شتە باشەکان نییە بەلکو
لای ئەوان حزب بەهەر شێوەیەک بێ مەبدەئە لایان یان ئایدۆلۆژیا یان هەر ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی ئامانج لایان وایە

یانی دەتوانین بلێین ڕۆژهەلات و کۆمەلگاکانی پێچەوانەن دەبوایە وانەبوایە یان دەکرێ بەهۆی پەروەردەوە ئەمە بکرێت مەبەستم هەموو جۆرە پەروەردەکانە و لە هەموو شوێنێکیش دەشکرێت مرۆڤەکانیش کۆمەلێک بنەما و خالی باش بۆ خۆی دابنێت وەک مەبدەئێک هەروەها حزبەکانیش هەروەهای تر هەموو شوێنەکانی تریش تەنیا قسەش نەبێ بەلکو بەکرداریش بێ.

تێبینی خۆی ئەوەی مەبدەئی بێت نە دژتە نە لەگەل هەموو شتێکتە ئەمه بۆ مرۆڤێک تا دەگاتە حزب و ئایدۆلۆژیا و هەموو شتەکانی تر




رۆڵی منـداڵان لە فـیلـمی سـینه‌مـاییـدا… رەزا شـوان

سـینه‌مـا یه‌کێکه‌ لە باوتـرین جـۆرەکانی هـونـه‌ر، بایـه‌خی هـونـه‌ری و جـوانی هـه‌یه‌. سـینه‌ما یه‌کـێکه‌ له‌ هـۆکارەکانی راگه‌یـانـدن و زۆرتـرین هـه‌وادارانی هـه‌یه‌. سـیـنه‌ما پیـشه‌سازیی هـونـه‌ری جـوڵانه‌. هـه‌نـدی که‌س به‌ (هـونه‌ری حـه‌وتـه‌م) نـاوی دەبه‌ن. سـینه‌مـا ته‌نهـا لایـه‌نێکی خۆشی نیـیه‌، هه‌مـوو بـوارەکـانی ژیـانی بەسه‌رکـردۆتـه‌وە. روونـاکـیش دەخـاته‌ سـه‌ر کـێـشەکـانی کۆمـه‌ڵ. هـۆکـارێکـی گـرنـگی رۆشـنبـیریـشه‌. سینه‌ما دیـاردەیـەیه‌کی شارسـتانی و پێـشـکه‌وتـنیشـه‌.
رۆژئـاواییـه‌کان یه‌کـڕا و یه‌کـدەنـگ نیـن له‌سـه‌ر ئـه‌وەی، کـه‌ سـیـنەمـا هـونـه‌رێـکی سـه‌ربه‌خـۆیه‌ یـان لـقـێکه‌ لـه‌ هـونـەری ئـه‌دەب و شـانـۆ. (رۆدلـف ئارنهـایـم) یه‌که‌م داکـۆکـیکه‌ر بـوو، له‌سـه‌ر بیـرۆکه‌ی سـه‌ربه‌خـۆیی سـینه‌مـا وەکـوو هـونـه‌رێـک.
فـیلمی سینه‌مایی بریتیه‌ له‌ وێنه‌گـرتنی دیمه‌نه‌ ریـزبه‌نـدییه‌کان و ئـه‌و وێنـانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی سـینه‌ما له‌ هـۆڵی سـینه‌مـادا، یا له‌ ته‌له‌فـزیۆن و له‌ ئینته‌رنێتدا، یان به‌ هـۆی دەزگای تـرەوە بۆ خـه‌ڵکی نمایـش دەکـرێن. که‌ رووداوەکـانی ژیانیـان له‌خۆگـرتـوون.
سینه‌ما دەتوانێت ئاستی رۆشنبیریمان فـراوانتر بکات. په‌نجه‌رەکانمان له‌سه‌ر دەکاته‌وە، بۆ ئـه‌وەی دەربـارەی رۆشـنبیری و داب و نه‌ریـت و پێشکه‌وتنی گـه‌لانی تر بـزانـین و چاوەکانمـان به‌ جیهـانانی جیـاوازی تـردا هـه‌ڵـبهـێنـین.
سینه‌مـای منـداڵان، به‌شێکه‌ له‌ سـینه‌مای گشتی. ئه‌و فـیلمه‌ تایبه‌ییانه‌ نمایش دەکات که‌ به‌ تایبه‌تی بۆ منداڵان نووسراون و دەرهـێنراون و وێنه‌یان گرتوون، بۆ ئه‌وەی منداڵان بیـانبیـنن. یا بـۆ جەمـاوەرێـکی فـراوانتـار که‌ به‌ (خـێزان) ناودەبـرێـن.
له‌ ئه‌مڕۆدا وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهـان، گرنگییه‌کی زۆر به‌ سینه‌مای منـداڵان دەدەن. ساڵانه‌ چه‌نـدین فـیلمی تایبه‌تی بۆ منداڵان به‌رهه‌مـدەهـێنن و نمایشیان دەکه‌ن. به‌ دەیان رۆماننووس و سیناریۆنووس و ئه‌کته‌ر و دەرهـێنه‌ر و سینه‌ماکار و فـیلمساز و وێنه‌گر و کامیـرامه‌نـدی شـارەزا و شارەزایـانی بـواری پـه‌روەردە و ئـارەزووەکـانی منـداڵان و کۆمپانیای زەبه‌لاح، هه‌موو پێکه‌وە سه‌رقاڵی به‌رهـه‌مهێنانی فـیلمی سینه‌مایی منداڵانن. بـوودجـه‌یەکی زەبـه‌لاحیـشـیان بۆ تـه‌رخـان کـردووە. ئه‌مـریـکا و یابـان و هـیندستان و ئه‌لمانیا و پـۆڵه‌نـدا و کۆریـای باشوور و رووسیا و چیک پێشه‌‌نگـن له‌ به‌رهـه‌‌مهـێنانی فـیلـمی سینه‌مـایی بۆ منـداڵان.
له‌ بیسته‌کانی سه‌دەی رابـردوودا، له‌ ئه‌مریکادا بـیرۆکه‌ی فـیلمی سینه‌مایی بۆ منـداڵان سه‌ری هه‌ڵـدا، له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووەکانی ئه‌مریکا و ئه‌ورۆپادا پێشکـه‌وت. له‌ ئه‌مریکادا به‌ شێوەیـه‌کی فه‌رمی زاراوەی (فـیلمی خـێزانی) به‌کاردەهـێنن. له‌ ئه‌وروپاش زاراوەی (فـیلمی منـداڵان) و به‌ زۆریش زاراوەی (سـینه‌مـای منـداڵان) به‌کـاردەهـێـنن. ته‌نانه‌ت شێوازی هه‌ڵـبژاردنی پاڵه‌وان و که‌سایه‌تییه‌کان بـۆ رۆڵگـێڕان له‌ فـیلمه‌کانـدا، له‌ نێوان ئه‌مـریکا و ئه‌وروپـادا، تـا رادەیـه‌ک جیـاوازیـیان هـه‌یه‌. لـه‌ فـیـلمه‌ ئه‌مـریـکـییه‌کـانـدا، کۆمـه‌ڵـێک پێویستی و مه‌رجی تایبه‌تییان هـه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبـژاردنی ئه‌و منـداڵانه‌ی رۆڵیان له‌ فـیلمه‌کانیاندا هه‌بێت، وەکوو شـۆخ و شه‌نگی و به‌ژن و باڵا و چه‌نـد مه‌رجـێکی تر. بـه‌ڵام له‌ فـیـلمه‌ ئه‌ورۆپـاییه‌کانـدا، هـێـندە گـوێ به‌ سـیـمای تایبـه‌تی نادەن و منـداڵانی ئاسایی بۆ فـیـلمه‌کانیان هـه‌ڵـدەبـژێن.

پێویسته‌ هـه‌نـدێ پێـویستی لـه‌ فـیلـمه‌ باشـه‌کانی منـداڵانـدا هـه‌بـن: په‌یـامێکی ئـه‌رێنی په‌روەردەییـان هـه‌بێـت، گونجاوبن له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵان، دووربن له‌ ته‌ڵقین ئاسایی و له‌ په‌ندێری و له‌ ئامۆژگاریی راسه‌وخۆ، خۆشی و شادی به‌ منداڵان ببه‌خشن، هـۆش و سـۆزداری منـداڵان ببـزوێـنن، ساکار و سه‌رنـج راکێـشبن، دووربـن له‌ تـونـد و تیـژی.
ئـه‌م چه‌نـد رێنماییـانه‌ش بۆ سـوود وەرگـرتن، ئاراسـته‌ی دایـکان و باوکـان دەکـه‌ین:
١ـ پێویسته‌ ئه‌و فیلمه‌ سینه‌ماییانه‌ی بۆ منداڵان نمایش دەکرێن، دایکان و باوکان هه‌ڵیان بـژێـرن و په‌سه‌نـدیان بکه‌ن، له‌‌ژێـر چاودێـری ئه‌وانـدا منـداڵان سه‌یـریان بکه‌ن. ئه‌رکی وەزارەتی رۆشـنبیری کوردستانه‌، که‌ پيش نمایـشکردنی فـیلمه‌ سینماییه‌کان بۆ منداڵان، له‌ سـینه‌مـاکان و ته‌له‌فـزیـۆنه‌کانـدا، له‌ لایـه‌ن لیـژنـه‌یـه‌کی په‌روەردەیی و دەروونناسی منـداڵانه‌وە، کۆنترۆڵ بکـرێن و ئه‌و دیمـه‌نه‌ نه‌گونجـاو و ناپه‌سه‌نـدانه‌یان بسـڕنه‌وە که‌ بۆ منـداڵان ناشـێن و کاریـگه‌ری و رەنگدانەوەی نه‌رێنیان له‌ سـه‌ر ژیـانیان دەبـێـت.
٢ـ پێویسته‌ دایکان و باوکان، به‌ تایبه‌تی و به‌ وردییـه‌وە، پێش نمایشکـردن و بینـینی فیلمه‌کان له‌ لایه‌ن منداڵانه‌وە، چـیرۆکی فـیلمه‌کان بخوێننه‌وە و باش سه‌یریان بکه‌ن و له‌ ناوەڕۆک و مه‌به‌سته‌کانیان تێبگه‌ن. تا دڵنیابن که‌ شتی خراپ و ناله‌باریان تێدا نییه‌.
٣ـ دوای بینینی فـیلمه‌کان، پێویسته‌ دایکان و باوکان، هـانی منـداڵه‌کانیان بـدەن، که‌‌ به‌ راشکاوی گـفتـوگـۆ و پرسـیار دەربـارەی سیناریـۆ و که‌سایه‌تییه‌کانی فـیلمه‌کان بکه‌ن. سه‌رنـج و تێبینییه‌کانیان چـین دەربـارەی خـاڵه‌ ئه‌رێنییەکان و نه‌رێنییه‌کانی فـیلمـه‌کان.
٤ـ پێویسته‌ دایکان و باوکانیش، به‌شداربن له‌ بینینی فـیلمه‌کان و له‌ شیکـردنه‌وە و له‌ هـه‌ڵسه‌نگانـدنی فـیلـمه‌کان، له‌گـەڵ منـداڵه‌کانیـان. رای خۆیـان له‌ بارەیانه‌وە دەربـڕن.
٤ـ به‌ زارەکی فـیلمه‌که‌کـان کورت بکـه‌نه‌وە، با هـه‌ریـەكه‌ له‌ منـداڵه‌کان بیانگـێڕنه‌وە. دواییش با هـه‌ریه‌کـه‌یان به‌ کـورتی به‌ نـووسین باس له‌ فـیـلەکـان بـکه‌ن.
٥ـ با هـه‌ریه‌که‌ له‌ منـداڵه‌کانتان باس لـه‌و که‌سایـه‌تییانه‌ی فـیلمه‌کان بکه‌ن که‌ خۆشـیان دەویـن، له‌گـه‌ڵ باسکـردنی هـۆی خـۆشـه‌ویستیـیان بۆیـان.
٦ـ ئه‌گه‌ر بکـرێت دیمـه‌نێکی دیاریکـراو لـه‌ دیمـه‌نـه‌کانی ئـه‌و فـیلمانه‌ی کە دەیـانبینن. له‌ ماڵـه‌وەدا، بـۆ خۆشی له‌گـەڵ منـداڵه‌کانتـانـدا بـه‌ نـوانـدن بیـان نـوێـنن.

                         سـوودەکانی سینەمـای منـداڵان 

١ـ سینه‌مای منداڵان جیهـانێکی رەنگـینه‌، له‌ تێکه‌ڵبوونی دیمه‌نه‌کان و موزیک و خه‌یاڵ پێکـدێت. بۆیـه‌ بۆته‌ مایه‌ی بایه‌خـدانی منـداڵان. چیرۆکه‌کانی فـیلمه‌کان هـۆش و خه‌یاڵی منـداڵان به‌رەو ئاسمانـێکی ئه‌فـسووناوی فـراوان دەبـه‌ن.
٢ـ سینه‌مای منداڵان، که‌رەسته‌ و هـۆکارێکی گـرنگه‌ له‌ بنیاتنـانی رۆشـنبیریی منـداڵان و لـه‌ گه‌شـه‌کـردنی خـه‌یـاڵ و هـزر و بیـری منـداڵان. بـۆ ئاشـکـراکـردنی وزە و تـوانـا خه‌په‌بـووەکانیـان و قـۆستـنه‌وەیـان بـۆ به‌ دروسـتی ئاراسته‌کـردنیـان.
٣ـ ئه‌رەکی سـه‌رەکی فـیلمـە سـینه‌مـاییـه‌کانی منـداڵان، به‌خـشینی خـۆشی و شادییـه‌کی تایبه‌تییه‌ به‌ منـداڵان. فـیلمه‌کان پـڕن له‌ دیمـه‌نی کـۆمیـدی و گاڵـته‌ و گـه‌پ و خه‌نـدە و پێکه‌نـین. وەکوو له‌ فـیلـمه‌کانی کـه‌ڵه‌ ئه‌کـته‌ری کۆمیـدی جیهـانی (چـارلی چـاپـلین) و (میـسته‌ر بـین) دا دەیانبیـنن، ئه‌گه‌‌رچی فـیلمه‌کانی چارلی چاپـلین، به‌‌ رەش و سپین و مێـژوویان بۆ سه‌دەیه‌ک پێـش ئه‌مـڕۆ دەگه‌ڕێنه‌وە. به‌ڵام چـێژیان هـێشتا کاڵنه‌بۆته‌وە.
٤ـ دەشی فـیلمه‌ سینه‌ماییه‌کان یارمه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ بدەن که‌ تووشی خه‌مۆکی و ترس و گۆشه‌گیری و توڕەیی و دڵه‌‌ڕاوکی بوونه‌، له‌م نەخۆشییه‌ دەروونییانه‌ رزگاریان بێت.
٥ـ ئـه‌و هه‌ڵـویست و کـارە ئه‌رێنییانه‌ی، که‌ منـداڵان له‌ فـیلمه‌کانی سینه‌مـای منـداڵانـدا دەیانبینن، روڵ و کاریگه‌رییه‌کی زۆریان له‌ بنیاتنانی که‌سایەتی دروستی منـداڵان و له‌ جیگـیردنی رەوشت و رەفـتاری باش و به‌هـا جـوانـه‌کان له‌ دەروونی منـداڵانـدا هـه‌یه‌.
٦ـ فـیلمه‌کانی منـداڵان، باشـترین هـۆکـارن بـۆ ناسینی داب و نه‌ریـت و رۆشـنبیری و که‌له‌پوور و شێواز و رێگای مامه‌ڵه‌کردنی جیاوازی گه‌لانی دەوڵه‌تـانی تـری جـیهـان. چونـکه‌ فـیلمه‌کـان وەکـوو ئـاوێنـه‌ وان و ژیـان و رۆشـنبـیریی گه‌لانی تـر دەنـوێـنن.
٧ـ فیلمه‌ سینه‌ماییه‌کانی منداڵان، به‌ سه‌رچاوەیه‌کی گه‌ورەی ئیلهام به‌خشین دادەنرێن. به‌ تایبه‌تیش ئه‌و فـیلمانه‌ی که‌ چـیرۆکه‌کانیان له‌ راستیـیه‌وە وەرگـیراون. هـه‌میشه‌ش فـیلمه‌ به‌سوود و باشه‌کان په‌یـامی ئه‌رێنی و هـيوا و گه‌شبینی به‌ منـداڵان دەبه‌خـشن. فـێریان دەکه‌ن که‌ له‌ ژیـانـدا، له‌ سایه‌ی متمـانه‌ به‌خۆبـوون و کۆشش و کـۆڵنـه‌دانـدا، شـتێک نییه‌ که‌ نـاوی ئه‌سـته‌م بێـت و نه‌یـاته‌دی.
٨ـ به‌شـێکی زۆر له‌ منـداڵان، له‌ رێی بینـین و گـوێگـرتن له‌ فـیلمـه‌کان، به‌ تایبـه‌تیش ئه‌و فـیلمانه‌ی به‌ زمـانی ئینگـلیزی و هـه‌نـدێ زمـانی ترن، که‌ ژێـرنـووسی کوردییان بـۆ نه‌نـووسـیون، تـا رادەیـه‌کی بـاش فـێری زمـانی ئیـنگـلـیزی یا زمـانی تـر بوونـه‌.

٩ـ فـیلمه‌ سینه‌ماییه‌کانی منـداڵان، تـوانـایه‌کی جیـاوازیان له‌ دەوڵـه‌مه‌نـدکـردنی هـزر و بیری منداڵاندا هـه‌یه‌. وزەیه‌کی گه‌ورەشیان بۆ سەرهه‌ڵدان و داهـێنان پێیان دەبه‌خشن.
١٠ـ له‌وانه‌یه‌ له‌ رێی فـیلمه‌ سینه‌مـاییه‌کانه‌وە، منـداڵان روانینـیان بۆ ژیـان بگـۆڕێـت.
پێویسته‌ ئه‌وەش لە منـداڵان نه‌شارینه‌وە، که‌ سینه‌مای منـداڵانیش، وەکوو هـۆکارەکانی تـری راگه‌یانـدن دوو لایـه‌نه‌، سـوودی هـه‌یه‌ و زیـانیشی هه‌یه‌. دەبێت منداڵان له‌م دوو لایه‌نه‌ ئاگادار بکه‌ینـه‌وە. چونکه‌ بابه‌ته‌کانی فـیلمه‌ سینه‌ماییه‌کان، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی ئه‌و منداڵانه‌ دەبێت که‌ سه‌یری ئه‌و فیلمه‌ سینه‌ماییانه‌ دەکه‌ن.

                  رۆڵی منـداڵان له‌ فـیلمـه‌کانی سـینه‌مـاییـدا 

له‌ زۆر فـیلمی سینه‌مـایی جیهـانیـدا، له‌ فـیلمه‌ سینه‌مـاییه‌ کوردییه‌کـانـیشدا، زۆرن ئـه‌و منـداڵه‌ به‌هـرەمـه‌نـدانه‌ی که‌ رۆڵـی پاڵـه‌وانـێـتی یا که‌سـایـه‌تی سـه‌رەکی فـیـلمـه‌کانـن و سـه‌رکـه‌وتـنیان بـه‌و فـیلـمانه‌ به‌خـشـیون. به‌ تایبه‌تیش ئه‌و فـیلـمانه‌ی په‌یـوەنـدییان به‌ خـودی منـداڵانه‌وە هـه‌یه‌ له‌ گه‌لی فـیلـمی سینه‌مـاییش بۆ گـه‌ورەکـان، منـداڵان دەوری سه‌رەکییان هه‌یه‌. هه‌نـدی له‌‌و شاکـارە فـیلمه‌ سینه‌ماییانه‌، له‌ سایه‌ی رۆڵی پاڵه‌وانێتی منداڵاندا، ناوبانگیان دەرکرد و لە سینەماکانی هەموو دەوڵەتانی جیهانـدا نمایش کران. به‌ ملێـۆنـان دۆلار داهـاتیـان بـوو. نووسـه‌ر و دەرهـێـنه‌رەکانیان بـوون به‌ ملیـۆنـێر.
زۆر زۆرن ئه‌و منـداڵانه‌ی که‌ رۆڵی پاڵه‌وانێتی یا سه‌رەکییان له‌ فـیلمه‌ سینه‌ماییه‌کانـدا بۆ منـداڵان و بۆ گه‌ورەکـان هـه‌بـوو. که‌‌ ته‌مه‌نـیـان له‌ نێـوان (٢) ساڵ بـۆ (١٥) ساڵ بـوون، هـه‌ندێکیان له‌ ژیانـدان و هـه‌نـدێکی تریان مـردوون. بۆ نمـوونه‌ نـاوی چه‌نـد منـداڵـێک دێنیـن، که‌ لە فـیلـمه‌ جیهـانییه‌کانـدا رۆڵی پاڵه‌وانـێتی و سه‌‌رەکـییان تێیانـدا بینێـون و ناوبانگـێکی جیهـانیان هـه‌یه‌، وەکوو:
١ـ (جـان کۆجـان) ی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان، له‌ ساڵی (١٩٢١) دا، له‌ فـیلـمی (منـداڵ) له‌ دەرهـێنانی که‌‌ڵه‌ هـونه‌رمه‌ندی کۆمیدی ئه‌مریکی و جیهانی (چارلی چاپلین). فیلمه‌که‌ به‌ رەش و سپییه‌ و ماوەکه‌ی (٨٠) خوله‌كه‌ (جان کۆجان) له‌م فـیلمانه‌شدا رۆڵی پاڵه‌وانێتی هه‌بوو: له‌ فـیلمی (ئـۆلیڤـه‌ر تـویست: ١٩٢٢) و له‌ فـیلمی (دادی: ١٩٢٣) و له‌ فـیلـمی (رۆبنسۆن کـرۆزۆ:١٩٢٤). که‌ جـێی سه‌رسـامی بینـه‌رانی ئـه‌م فـیلمـانه‌ بـوو.
٢ـ كچۆڵه‌ی ناسک و جـوان (شـیرلی تـمبـل: ١٩٢٨ ـ ٢٠١٤) له‌ دایکبووی ئه‌مریکایه‌ و به‌ (شازادە بچـکـۆله‌) ناوی دەبـه‌ن. له‌ ته‌مه‌نی (٣) ساڵیـدا به‌ جیهـانی سینه‌ما ئاشنا بـوو. رۆڵی پاڵه‌وانێتی له‌ زنجـیرە فـیلمی کۆمیـدیی رەخنه‌ئامێز (بایبی بیـورلیسکس) دا هـه‌یه‌. سه‌رەنـج و سه‌رسامی هه‌مـوو بینه‌رانی به‌ لای خـۆیـدا راکێشا. شیرلی تمبـل له‌ چه‌ندین فـیلمی سینه‌ماییـدا رۆڵی پاڵه‌وانێتی هه‌یه‌. به‌ (ئەفـسانه‌ی سینەما) یان دەزانی. شیرلی که‌ گـه‌ورەش بـوو، چـووە ناو دنیـای سیاسه‌ت و دپلـۆماسییه‌وە چەنـدین پله‌ و پایـه‌ی به‌رزی هه‌بـوو. لە نـووسینـێکم دا، بە درێـژی باسم لە شـیرلی تمبـل کـردووە.
٣ـ (جـادلـین سمیس) ی ته‌مـه‌ن هه‌شـت سـاڵان، که‌ کـوڕی ئه‌کتـه‌ری سینه‌مایی (ویـل سمیس) ە، له‌ فیلمی (گەڕان به‌ دوای شادی) دا، رۆڵی پاڵه‌وانێتی هـه‌یە. هه‌روەها له‌ فیلمی (کوڕە کاراتییه‌که‌)ش له‌ دەرهـێنانی (جاکی شان) جادلین رۆڵی پاڵه‌وانێتی هه‌یه‌.
٤ـ خونچه‌گـوڵ (ئانـۆک ستـیڤـن) ی سـویسری، له‌ فـیلـمی (هـایـدی) که‌ لە نـووسیـنی رۆماننووسی سویسری خاتوو (یۆهانا لویزە هـۆیسه‌ر) و دەرهـێنانی (ئالان گسپۆنه‌ر).
(ئانـۆک ستیـڤـن) ی تەمـه‌ن هـه‌شـت سـاڵان، رۆڵی (هـایـدی) دەبیـنێـت.
٥ـ له‌ فـیلمی (پیـپی گـۆرەویـدرێـژ) که‌ له‌ نووسینی که‌ڵه‌ رۆماننووس و چـیرۆکنووسی سـویـدی خاتـوو (ئاسـتریـد لـینـدگـرین) ە، ئـه‌و کچـۆڵه‌‌ بـلیـمـه‌ته‌‌ (٩) سـاڵانه‌ که‌ رۆڵی پـیـپی دەبینێـت، دوو گـۆرەویی درێـژی هـه‌ریه‌که‌ له‌ رەنگـێک له‌ پێـیـەکانی دایـه‌، قـژە سـوورە درێـژەکه‌ی سـتایـلـێکی تایبـه‌تی هـه‌یه‌. رۆڵـێکی پاڵه‌وانێتی کـۆمیـدی هـه‌یه‌ و جـوڵه‌ی سه‌یـر و سه‌رنجـڕاکـێش و زۆر کـاری لە تـوانابەدەر ئەنجـام دەدات. دەدات و هـه‌مـوو منـداڵان سه‌رسام دەکـات و دەیـانهـێنێـته‌ خۆشی و خه‌نـدە و پێکه‌نیـن.
٦ـ لـه‌ زنجـیرە رۆمـانی (هـاری پـۆتـه‌ر)، له‌ نـووسینی رۆماننووسی ئینگـلـیزی خاتـوو (جـوان رۆلیـنگ) که‌ کاکـه‌له‌ (دانیـال جاکـوب رادکـلیـف) ی ته‌مه‌ن (١٣) ساڵان، رۆڵی پاڵه‌وانێتی هه‌یه‌، رۆڵی (هـاری پـۆته‌ر) دەبینێت. کچۆله‌ی خونچه‌گوڵ (ئیما واتسـۆن)ی (١٠) ساڵان و کاکه‌له‌ (رۆبـه‌رت گرینـت)ی (١٣) ساڵانیش، له‌ پاڵ دانیال رادکـلیـف دا، رۆڵی سه‌رەکییان هه‌یه‌. ئه‌م فـیلمه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا نمایش کرا. ژمارەیه‌کی پێوانەیی له‌ دەسکه‌وتی پارە و له‌ ناوبانگ به‌ دیهـێنا، نووسه‌ره‌كه‌ی و دەرهـێنه‌رەکه‌ی به‌ هـۆی ئه‌م فـیلمه‌وە بـوون به‌ ملیـۆنێـر.
٧ـ هه‌ریەکەش له‌م منداڵانه‌ رۆڵی پاڵه‌وانێتیان له‌ فـیلمه‌ سینه‌ماییه‌ جیهانییه‌کاندا هه‌یه‌:
(کمـارک لیسـته‌ر: دە سـاڵان) و کچـۆلە (جـۆدی فـۆسـت: له‌ سێ ساڵـییه‌وە) و کچـۆڵه‌ (هـایـله‌ر مـیلـه‌ر: دە سـاڵان) و کـچـۆڵه‌ (دارو بـاریـمـۆری) و (جـۆنـاسان ئه‌شمـور) و (ماریۆ کۆستۆدیۆ) و (ستیڤـزن وارسه‌ر) و (لیندا بلێر) و (هـارفی ستیفنز: پێنج ساڵان) و چه‌نـدین منـداڵی تر که‌ رۆڵی پاڵه‌وانێتی و سه‌رەکییان له‌ فـیلمە سینه‌ماییه‌کاندا هه‌یه‌.

رۆڵی منـداڵانی کورد له‌ فـیلمه‌ سینه‌ماییه‌ کوردییه‌کاندا

منـداڵانی کوردیش گه‌ر هـه‌ل و مه‌رجیان و دەرفه‌تیان بۆ بـڕەخـسێت، له‌ رووی به‌هـرە و بلیمه‌تی و زیرەکی و توانـاوە، له‌ منـداڵانی تری جیهـان که‌متر نین. به‌ڵام بە داخه‌وە زۆر بێنـازن و زۆر به‌ کـه‌می ئـاوڕ له‌ خـه‌ون و هـیوا و له‌ بەهـرەکـانیان دەدرێنـه‌وە.
له‌ چه‌ند فـیلمێکی سینه‌مایی کوردیدا، منـداڵانی کوردمان رۆڵی پاڵه‌وانێتی و سه‌رەکییان تێیانـدا بینیوە. له‌ سـایـه‌ی رۆڵی ئه‌و منـداڵانه‌وە فـیلـمەکـان سه‌رکه‌وتـن و ناوبانـگـیان به‌دەست هـێنان. ئه‌م منـداڵانه‌ش درچـووی هـیچ په‌یمانگایه‌کی شانـۆیی و سـینه‌مایی و هـونه‌ری نیـن. زۆر به‌ سروشـتی و عـه‌فـه‌وی نـوانـدن دەکـه‌ن و رۆڵـه‌کانیان دەبیـنن. هـه‌روەکوو ئه‌وەی یارییه‌کی ئاسایی بکه‌ن. بیـر و خه‌یاڵـیان لای کامیـرا و وینـه‌گـرتن نییـه‌. ناوی چه‌نـد منـداڵـێکی به‌هـرەمه‌نـدی کوردمـان دەهـێـنم كه‌‌ رۆڵی پاڵـه‌وانـێتی و سه‌رەکـییان له‌ هـه‌نـدێ فـیلـمی به‌نـاوبـانگی کوردیـدا هـه‌‌یه‌‌:
١ـ یه‌کـه‌م فـیلـمی سینه‌مـایی که‌ به‌ زمـانی کـوردی تۆمـارکـراوە، فـیـلمـێکه‌ به‌ نـاوی (زارە) یا (زارێ) یه‌. به‌رهـه‌می یه‌کـێتی سۆڤـیه‌تی پێشووە، له‌ ساڵی (١٩٢٦) دا، له‌ لایـه‌ن دەرهـێنه‌ری ئه‌رمـه‌نی (هامـۆ به‌گ نازاریان) ەوە دەرهـێنراوە. دیمه‌نـه‌کانی له‌ شاخه‌کانی ئه‌رمه‌نسـتان گـیراوە و هـه‌ر له‌ ئه‌رمه‌نستانیش بۆ یه‌کـه‌م جار نمایش کرا. ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ خۆشه‌ویستی کوڕ و کچـێکی لاوی کوردی ئێزیـدی دەکات، کچـه‌که‌ ناوی (زارێ) یـه‌ و کوڕەکه‌ش شـوانه‌ و نـاوی (سـیـدۆ) یه‌. له‌ژێـر سه‌رکوتکـردن و چه‌وسانـه‌وە له‌ لایـه‌ن دەسه‌ڵاتـدارانه‌وە، بـۆ ژیـان دەجەنـگـن. نازانـم منـداڵانی کورد له‌م فـیلمه‌دا رۆڵیان هـه‌یه‌ یا نیانه‌. حه‌زمکـرد وەکوو یه‌که‌م فـیلمی سینه‌مایی کوردی ناوی بهـێـنم.
٢ـ فـیلمی کوردی (ساتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌‌کان) که‌‌ به‌ زمـانی کـوردی و فـارسییه‌‌، له‌ نـووسـین و دەرهـێنانی هـونه‌رمـه‌نـدی سـینه‌‌مـاکـار و دەرهـێنه‌‌ری فـیلـمی سـینه‌مـایی (به‌همه‌ن قوبادی) یه‌‌. که‌ له‌ رۆژهـه‌‌ڵاتی کوردستان دەرهـێنراوە. له‌‌ سالی (٢٠٠٠) دا، بۆ یه‌که‌م جار له‌ فـێستیڤاڵی (کـان) له‌‌ فه‌رەنساد نمایشکرا. رۆڵی پاڵه‌وانێتی ئه‌م فـیلمه‌ منـداڵێکی کـوردە به‌ نـاوی (ئه‌یـوب) نـاوی ته‌واوی راستیشی (ئه‌یـوب ئه‌حمه‌د)ە، له‌و کاته‌دا، ته‌مه‌نی (١٣) ساڵ بوو. ئه‌یوب له‌ گوندی (مرانی) سه‌ر به‌ قه‌زای پێنجـوێن له‌ دایـک بـووە، به‌ هـۆێ جه‌نـگی نێـوان عـێراق و ئێـرانـه‌وە، بۆ رۆژهـه‌ڵاتی کوردستان کـۆچـیان کـردبـوو. هـه‌ر لـه‌م فـیلمـه‌دا دوو ئه‌کـتـه‌ری منـداڵی تـریـش رۆڵـیـان هـه‌یه‌، کچـۆله‌ (رۆژیـن یـوونس) ته‌مـه‌ن (١٠) سـاڵان و (مه‌هـدی ئـیخـیاردیـن) سێ سـاڵان، که‌ کـوڕێـکی منـداڵی خـاوەن پێـداویستی تایبـه‌تـییـه‌. لـه‌‌ فـیلـمه‌کـه‌دا ئـه‌م سێ منـداڵـه‌ خـوشک و بـران و دایک و باوکیان نه‌ماون، ته‌نها مامێکیان هـه‌یه‌. ئه‌یـوب له‌ پێناوی په‌یداکردنی بـژێـوی ژیانی (رۆژیـن) ی خوشکی و (مادی) بـرا بچـووکی، که‌ پێویستی به‌ پـارە هـه‌یه‌ بـۆ نه‌شـته‌رگه‌رییـه‌کی پێویست، هه‌مـوو به‌رپـرسیارێتییه‌ک دەکـه‌وێـته‌ ئه‌ستۆی ئه‌یـوب، ناچار واز له‌ قـوتابخانه‌ دەهـێنێت. کاری کـۆڵبـه‌ری دەکات له‌ نیـوان رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستاندا (رۆژین) یش، له‌ پێناوی مادی برایدا ناچاربوو که‌ شـوو بـکات، بۆ ئـه‌وەی پـارەی مـارەییـه‌که‌ی، بۆ نه‌شـته‌رگه‌ریی مـادی وەربگـرێت. ئه‌یـوب و رۆژیـن و مـادی، زۆر بـه‌ جـوانی و بـه‌ ئاسـایی و سـه‌رکـه‌وتـووانـه‌، لـه‌م فـیلمـه‌دا رۆڵـه‌کـانیان بینـیـوە. ماوەی فـیلمه‌که‌ (٨٠) خـولـه‌که‌. ئـه‌م فـیـلمه‌ بـاس له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی بێ دەرەتانی کورد دەکات، که‌ دایک و باوکیان له‌دەست داوە. هـه‌وڵ بۆ مـانه‌وەیـان دەدەن.
بۆیه‌ش کۆڵبه‌رەکان ویسکـییان کردە ناو ئـاوی خواردنه‌وەی ئه‌سپه‌کانیان تا مه‌ست و سـڕببـن و سه‌رمـا و سـۆڵه‌ و گـزەبـای سـارد و به‌فـر کـاریـان لـێنـه‌که‌ن و نه‌وەسـتن.
(ساتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان) ژێـرنـووسیان بۆ چه‌ندین زمانی جیهـانی کردووە و له‌ چه‌نـدین هـۆڵی گـه‌ورەی سینه‌ماکانی شارەکانی وڵاتـانی جـیهانـدا نمایشکـرا. چه‌نـدین خه‌ڵاتی به‌نرخ و به‌رزی نێـودەوڵه‌تییان پێبه‌خشی. به‌ هـۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م فـیلمه‌وە، به‌هـمـه‌ن قـوبـادی نـاوبانگـێکی جیهـانی له‌ دەرهـێـنانی فـیلـمی سینه‌مـاییـدا دەرکـرد.
شایه‌نی باسیشه‌ له‌ ئێستادا (ئه‌یـوب ئه‌حمـه‌د) گه‌نجـێکه‌ و گه‌ڕاونـه‌ته‌وە بـۆ پێنجـوێن. خه‌ریکی کـاری کـۆڵـبه‌رییـه‌. زۆر حه‌ز دەکـات له‌ فـیلـمێکی سـینه‌مایی کوردی تـازەدا بانـگی بـکه‌ن و رۆڵـێکی بـدەنێ.
٣ـ فـیلمی (کیسه‌ڵه‌کانیش دەفـڕن) فیلمێکی جه‌نگی درامییه‌، له‌ نووسـین و دەرهـێنانی هـونه‌رمه‌نـدی سینه‌ماکار (به‌هـمه‌ن قوبادی) یه‌. که‌ له‌ ساڵی (٢٠٠٤) دا نمایـش کـرا.
چـیرۆکی فـیلمه‌که‌ دەربـارەی (٣) منـداڵی په‌نـابه‌رە له‌ که‌مـپێکی ئـاوارە کوردەکان، له‌ نێوان رۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستاندا. چاوەڕێی رووخانـدنی سه‌دام حوسێن دەکه‌ن.

له‌م فـیلمه‌دا، ژمارەیه‌کی زۆر له‌ منـداڵانی کوردمان به‌شدارییان کردووە. به‌ڵام سێ له‌ منداڵه‌کان رۆڵی پاڵه‌وانێتیـیان هـه‌یه‌، که‌ ئه‌مانه‌ن:
١ـ (سـۆران ئیبـراهـیـم) ته‌مـه‌نی (١٣) ساڵه‌، دێ بە دێ دەگـه‌ڕی و ئانتـین و سـاجی مه‌هـورا بـۆ خه‌لکی گونـدەکان دادەنێـت، بۆیـه‌ به‌ نازنـاوی (کاک سه‌تـه‌لایـت) ناویان دەبـرد. شـڕە ئینگـلیزییه‌کـیشی دەزانی.
٢ـ خۆنچـه‌گـوڵ (ئـاواز له‌تـیـف) ته‌مه‌نی (١١) سـاڵه‌، رۆڵی (ئـاگـرین) ی لـه‌م فـیلمه‌دا هه‌یه‌، زۆر به‌ جـوانی و سروشتی رۆڵه‌که‌ی بینیوە، کچۆڵه‌یه‌کی بێ دایک و بێ بـاوکه‌. بـرا‌یه‌ك (٣) ساڵانی نابیناشی هه‌یه‌. خه‌م و ئه‌رکی به‌خێوکرنی براکەی که‌وتۆته‌ سه‌ری.
٣ـ (هـێڕش فـه‌یسه‌ڵ رەحمان) که‌‌ ته‌‌مه‌نی (١٣) ساڵه‌ و خـاوەنی پێـداویستی تایبه‌‌تییه‌، له‌ منـداڵییـه‌‌وە به‌ هـۆی شـۆرتی کـارەباوە، هـه‌ردوو دەسته‌‌کانی له‌‌ شانییه‌وە پـزیشک بڕیـویانەتەوە. هـێڕش له‌م فـیلمەدا رۆڵی (هـەنگـۆف) ی هـه‌یه‌. هـه‌روەکوو منـداڵێکی ئاسـایی مـه‌لـه‌ و زۆر کـاری تـر دەکـات. زۆر سه‌رکه‌وتـووه‌ له‌ رۆڵـه‌کـه‌یـدا.
مـاوەی فـیلمی (کیسه‌ڵـه‌کـانیش دەفـڕن) (٩٧) خـولـه‌که‌. بـۆ یه‌کـه‌مـین جـار له‌‌ سـاڵی (٢٠١٤) دا نمایـشکـرا.
٤ـ فـیلمی (بێـکه‌س) که‌ فـیلمێکی سینه‌مـایی کـۆمیـدی درامیی کوردییه‌. له‌ نووسـین و دەهـێنانی هونه‌رمه‌نـد (کارزان قـادر) بۆ یه‌که‌مین جـار له‌ ساڵی (٢٠١٢) دا نمایشکرا. باس له‌ دوو بـرای پێـڵاوبـۆیاخکه‌ر دەکات، که‌ له‌ فـیلمەکەدا ناویان (دانـا) و(زانـا) یه‌.
ناوی ته‌واویان (زەمـه‌نـد ته‌هـا ـ دانـا) و (سـەروەر فـازل ـ زانـا) دوو منـداڵی بەتوانان.
دەیـانه‌وێـت له‌ ژیـانی پـڕ له‌ مه‌ینـه‌تی و کوێـرەوەری هـه‌ڵـبێن و خـۆیان بگه‌یه‌نـن به‌ (سـۆپـه‌رمـان) له‌ ئه‌مریـکا. پێیانـوایه‌ ئـه‌و دەتـوانێت هه‌موو کێـشه‌کانیان بۆ چارەسه‌ر بکات. دانا و زانا به‌ سواری که‌رەکه‌یـان که‌ ناویـان لێنـاوە (مایـکڵ جاکـسـۆن) دەسـت دەکـه‌ن به‌ گه‌شـته‌که‌یـان بـۆ ئه‌مـریکا. مـاوەی فـیلمـه‌که‌ (٩٧) خـولـه‌که‌. وێنـه‌کـانی له‌ باشووری کوردستان گیراون. وەریان گێڕاوە بۆ سه‌ر چه‌ندین زمانی جیاوازی جیهانی.
چه‌نـدین خـه‌ڵاتی به‌نـرخی نێـودەوڵه‌تییان پێبه‌خـشی. فـیلمێکی تایبـه‌تیـیه‌ بـۆ منـداڵان.
٥ـ (بـاوکـە) کـورته‌ فـیلمـێکه‌ بـه‌ زمـانی (کـوردی) و (نه‌رویـجی) یه‌. له‌ نـووسـین و دەرهـێنانی هـونه‌رمه‌نـد (هـیشام زەمـانی) یە. ماوەی فـیلمه‌که‌ (١٥) خوله‌که‌. دیمه‌ن و وێنه‌کانی له‌ نه‌رویـج گـیراون و دەرهـێـنراوە. بۆ یه‌که‌م جـار له‌ سـاڵی (٢٠٠٥) دا، له‌ نه‌رویـج نمـایـش کـرا.
ئه‌م فـیلمه‌‌ باس له‌ باوکێک و له‌‌ کوڕە (١٠) ساڵانه‌کەی که‌ ناوی (بڕوا ئاکۆ رەسووڵ)ە. كه‌ پاڵه‌وانی فـیلمه‌که‌یه‌. که‌‌ به‌ قـاجاغی هـاتوونه‌ته‌ نه‌رویـج. له‌ یه‌کێک لە کامپەکانـدان. مافی په‌نابه‌رییان رەتدەکرێته‌وە، پۆلیس باوکه‌که‌ دەگرن و سواری ئۆتـۆمبـێلی پـۆلیسی دەکـه‌ن بۆ گـەڕانەوە، منـداڵـەکەی بە گـریـانه‌وە هـاواردەکات بـاوکه‌ جـێـم مه‌هـیـڵه‌. که‌ پۆلـیس لێی دەپرسن ئه‌وە کوڕەته‌؟ به‌ نه‌خـێر کوڕی من نییه‌ وەڵامی پـۆلـیس دەداته‌وە. بۆ ئه‌وەی کوڕەکه‌ی مافی په‌نابه‌ری وەربگرێت. ئه‌م فـیلمه‌ له‌ نه‌رویـج و له‌ دەوڵه‌تانی ئه‌وروپـادا نمایـش کـرا و زۆر که‌سی هـێنایه‌ گـریان. زیاتر له‌ (٤٠) خـه‌ڵاتی به‌نـرخی بەدەستهـێـنا.
٦ـ فـیلمی (کـۆچـه‌ری بچکـۆل) هـونه‌رمه‌نـد (به‌تـین قـوبادی) سینارێوی نووسیوە و بۆ سینه‌مای دەرهـێناوە، به‌رهـەمهـێنانی (محه‌مه‌د ئه‌حـمه‌دی) یه‌. وێنه‌ و دیمه‌نـه‌کانی ئه‌م فـیلمه‌ له‌ ئـێران و تورکیـادا گـیراون. له‌ ساڵی (٢٠١٩) دا به‌رهـه‌مهـێنراوە. بۆ یه‌کـه‌م جاریش له‌ ساڵی (٢٠٢١) دا، له‌ یه‌که‌مین فـێستیڤاڵی فـیلمی سینه‌مایی کوردی له‌ شاری (مۆسکـۆ) له‌ رووسـیا، له‌ هـۆڵی سـینه‌مـایی (ئـوکتـۆبـه‌ر) نمایـشکـرا.
له‌‌ (کۆچه‌ری بچکـۆل) دوو منداڵی کورد که‌ بـران، ناویان (یوسف مه‌حمود عه‌بدولقادر) و (محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بـدولقـادر) ە، رۆڵی سـه‌رەکییان هـه‌یه‌.
٧ـ بێجـگه‌ له‌و فـیلمانه‌ی که‌ باسمان کـرد، له‌ چه‌نـد فـیلـمێکی سـینه‌مـایی تـری کوردیدا، منـداڵانی کورد رۆڵیـان تێـیانـدا هـه‌یه‌.

رەزا شـوان
نەرویـج: ٥/ یـوولی/٢٠٢٢




ئایا کورد سەرکردەی هەبووە؟… زانا رەزاق

ئەمەی سەرەوە ئەم پرسیارەیە زۆرجار گوێبیستی بووین و دەبین ،زۆر کەس وەڵامی بۆ ئەمە هەیە و دەبێ، ئەم پرسیارەش چەندجارێک لە من کراوە بۆ ئەمەش من وەلامی خۆم هەیە بەم شێوەیەی خوارەوە

لێرەدا ناتوانین بەسەدا سەد بلێین کورد یان هەر نەتەوەو شتێکی تر سەرکردەی نیە، نەبووە، چونکە هەموو سەرکردەکانی کورد کەسانی سیاسین زیاتر لە ڕۆشنبیری، دواتر دەکرێ بڵێین هەڵەو کەم و کورتییان هەبووە، یەکێک لەو هەڵانە دەبووایە ئەوان کەسانێکی لێهاتوویان کردبایە ڕاوێژکار و شتی تر ، هەروەها ئەوان ڕێنیشاندەر و بیرۆکە پێدەربان، لەگەڵ ئەوەش سەرکرده ماوەیەکی زۆر سەرکردە بێت ئەزموونی دەبێ بەئەزموونی خۆی شتەکانی وەرگرتبا، پێکەوە کارەکانیان کردبووایە، بۆ ئەوەی هەموویان وەک تیمێک کاریان کردبووایە، نەک سەرکردەی چی بڵێ ڕاوێژکارەکان و کەسانی تر هەمان شت بڵێن، ئەمە هەلەیە؟ ناشکرێت هەموو چاکەو خراپییەکان بخەیتە ملی ئەو،
چونکە ئەوانیش هەروەک تیپێکی تۆپی پێ وان، پێکەوە لە سەرکەوتن و شکست بەرپرسن، لەهەمان کاتدا هەروەک چۆن هەلەیەکی گۆلچی تیپێک یان بەرگریکارێک، ئەوا تیپەکە تووشی دۆڕان دەکات ئەوا سەرکردە و کەسەکانی سیاسیش هەروان، جا کاتێک تیپێک یاریزانی بەلێهاتوو پێدەگەیەنێ بەپێی ئاست پلە دەبڕێت، یان ڕاهێنەری تیپەکە لەنێو یانەکەی سەیری ئاستی یاریزانەکانی دەکات، کەسە باشەکان هەلدەبژێرێت، ئاواش پێویستە سەرکردەکان و کەسانی نزیکی ئەو کارەیان هەبێ، نەک کەسانێک بەسەریان داهەڵبدا ئەوان ببەنە پێش، چونکە ئەمە هەلەیە و ناکرێت وابێت.
تێبینی: ئەمە نەک بۆ سیاسیەکان دەبێ، بەڵکوو بۆ هەموو بوارێک و شتێک دەبێ کە کەسانێک وەک سەرکردە ڕۆل دەبینن
تێبینی تریش ناکرێت هەر سەرکەوتن و هەڵەو شکستێک تەنیا سەرکردە لێی بەرپرس بێت، بەلکو هەموو ئەوانەی لەگەڵیدان لێی بەرپرسن بەس بەپێی ئاستی پلەیان ئەمەش بۆ مێژوو هەروایە دەبێ وابێت
تێبینی تریش پێویستە ڕاوێژکارەکان و کەسانی تریان ڕووبەڕوو لێهاتوویان بسەلمێنرێت یانی سەد پرسیاریان لێبکرێت ئەوانیش ڕووبەڕوو وەڵام بدەنەوە بەپێی ئەمەش ئاستی ڕاستەقینەیان دەردەکەوێت ئاواش هەلیانبژێرن نەک هەژار بن لەڕووی هزرەوە چونکە ئەمە زیانی دەبێ نەک سودگەیاندن.




له‌ كۆڵۆمبیا كاتێك كاره‌كه‌رێكی ماڵان و گه‌ریلایه‌ك خه‌ون ده‌كه‌ن به‌ راستی!… عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

كۆڵۆمبیا یه‌كێك له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینه‌, روپێوه‌كه‌ی 1141748 كم چوار گۆشه‌یه‌, ژماره‌ی دانیشتووانی 51049498 كه‌سه‌, داهاتی نه‌ته‌وه‌یی 295 ملیار و 610 ملیۆن دۆلاره‌, داهاتی تاكی 5752 دۆلاره‌ له‌ ساڵێكدا.
كۆڵۆمبیا دووه‌م وڵاته‌ رێژه‌یه‌كی به‌رز سپی پێستی تێدا نیشته‌جێ بووه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتین, ده‌گاته‌ 37%, وه‌ 6,68%ی هاوولاتیانی ئه‌فریقین, دانیشتوانی ره‌سه‌ن ته‌نها 4,31% ولات پێك ده‌هێنن, 49%شیان تێكه‌ڵه‌ن.
له‌ نیو سه‌ده‌ی رابردوو ئاشتی له‌ گه‌ڵ گه‌ریلاكان و شه‌ڕی چه‌كداری كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵك بوو له‌ كۆڵۆمبیا, جه‌مسه‌ری به‌ندی هه‌ڵبژاردنیان دیاری ده‌كرد, ئاخر 260000 هه‌زار كوژراو حه‌وت ملیۆن ئاواره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و له‌ دوای پرۆسه‌ی ئاشتی ساڵی 2016 ی نێوان گه‌ریلا ماركسیسته‌كانی فارك و حكومه‌تی كۆڵۆمبی بارودۆخ گۆڕا, داخوازی دیكه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ وه‌ك نا یه‌كسانی, گه‌نده‌ڵی, مافی ژنان, مافی كه‌مایه‌تیه‌كان, پاراستنی ژینگه‌….. ئه‌مانه‌ش پێویستیان به‌ هێزی چه‌پ بوو بسیان بكات و كاریان له‌سه‌ر بكات, لێره‌ به‌دواوه‌ چه‌پ گرێدراو نییه‌ به‌ خه‌باتی چه‌كداری و كاری زه‌برو زه‌نگه‌وه‌, به‌ڵكه‌ گرێدراوه‌ به‌و كێشه‌ هه‌نووكه‌یانه‌ی ئاماژه‌مان پێیان دا.
جاران حوكم بۆ راست, چه‌ك و جه‌نگه‌ڵ و لادێ و شاخیش بۆ چه‌پ بوو , چه‌پیان به‌ قاچاخچی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ناساند, كه‌چی خه‌باتی چه‌كداری چه‌پ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی له‌ دژایه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ له‌ دایك بووه‌ “له‌ ساڵی 1964ه‌وه‌ له‌ خه‌بات بۆ چاكسازی كشت و كاڵ (دابه‌شكردنی زه‌وی) هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ست دانه‌ چه‌ك بووه‌”
, جه‌نگ له‌ دژیان فارك ده‌ستی پیكرد, ئه‌و قاچاخچیانه‌ بۆ راسته‌كان هێز بوونه‌ هه‌میشه‌.
ئۆلیگارشیه‌كانی كۆڵۆمبیا به‌ خوێن و ماده‌ی هۆشبه‌ر 203 ساڵ حوكمیان كرد, كۆڵۆمبیا تاكه‌ ده‌وڵه‌تی كیشوه‌ره‌كه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌ڵبژاردن تیایدا له‌ نێوان راست و راست بووه‌, له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ كایه‌كه‌ گۆڕا بۆ چه‌پ و راست, خه‌ڵك له‌ فه‌رمانڕه‌واییه‌وه‌ چه‌پ تاقی ده‌كاته‌وه‌و لێره‌وه‌ چه‌پی پراتیكی و زاهید ده‌یباته‌وه‌, له‌ خه‌باته‌وه‌ ده‌چنه‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌, قۆناغێكی مه‌ترسیدارتره‌ له‌ خه‌باتی چه‌كداری.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی نیشانه‌ی تێكشكانی سسته‌می حیزبی پێشوو بوو, گۆڕان بوو به‌ره‌و چه‌پ, نابێت ئه‌وه‌شمان له‌ بیر بچێت راپه‌ڕینی خه‌ڵك ساڵی پار, پشتی بزاڤی ئۆربیسمۆی راستگه‌رای كۆنه‌په‌رستی شكاند, لێ كۆڵۆمبیا وڵاتێكی پارێزگاره‌ گۆڕانكاری رادیكاڵی قه‌بوڵ ناكات, وه‌ راگه‌یاندنیش به‌ ده‌ست راسته‌كانه‌وه‌یه‌, یان ئه‌وه‌تا ئاراسته‌ی په‌مبه‌یی وه‌ربگرن, یان ئه‌زموونی رابردووی هندۆراس و پاراگوای دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌ كوده‌تا, یان وه‌ك ئێستای پیرۆ سه‌رۆك پیدرۆ كاستیلۆ ده‌ستی به‌ستراوه‌ و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه‌ كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی یه‌كگرتووی ته‌واوی هه‌بێت, چوار جار سه‌رۆك وه‌زیرانی پێ گۆڕاوه‌, ئۆلیگارشییه‌ پارێزگاره‌كان جوڵه‌یان پێ بڕیووه‌, به‌ كه‌مایه‌تی ناو په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران وه‌ك پیرۆ زیاتر له‌م ئه‌زموونه‌وه‌ نزیكه‌.
له‌ كۆڵۆمبیا ده‌سه‌ڵاتی شاراوه‌ هه‌یه‌, پێك دێت له‌ بازرگانانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر, سه‌رمایه‌دارو خێزانه‌ راستڕه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان, سه‌رباری سوپاو ئه‌مه‌ریكا و كه‌نیسه‌ و هه‌ردوو پارته‌ حوكمڕانه‌كانی پێشوو, كۆی ئه‌مانه‌ ده‌سه‌لاتێكی مه‌زنیان هه‌یه‌, له‌ سه‌روی هه‌مووشه‌وه‌ راگه‌یاندنی به‌هێزیان هه‌یه‌, ئه‌مانه‌ به‌ره‌و رووی گۆڕانكارییه‌كان ده‌بنه‌وه‌ه‌, هه‌وڵ بۆ تێكشكانی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌دات, له‌ 7 ئۆگسته‌وه‌ جه‌نگه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات, ئاخر سه‌ركه‌وتن بۆ كاره‌, ئه‌وان رێگا له‌ كاره‌كه‌ ده‌گرن بۆ گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌لات.
نابێت له‌ بیرمان بچێت به‌ یاسا بانكی ناوه‌ندی پارێزراوه‌ له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی حكومه‌ت و دادگای ده‌ستوورییش یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتداره‌, ئه‌مانیش وه‌ك لوغمن رێگا ده‌گرن له‌ گۆڕانكاری ریشه‌یی.

حاڵی نایه‌كسانی

كۆڵۆمبیا نایه‌كسانی تیایدا به‌ پێوه‌ری جینی 0,504 ه‌, كه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رزه‌, ئه‌گه‌ر یه‌ك بێت واتا سه‌رمایه‌ی وڵات له‌ ده‌ستی كه‌سێكدا كۆبۆته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌گه‌ر سفر بێت یانی یه‌كسانی ته‌واو هه‌یه‌, سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به‌ یه‌كسانی ته‌واو به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابه‌شكراوه‌”, كۆڵۆمبیا له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتین دووه‌م وڵاتی نا یه‌كسانه‌ دوای ولاتی به‌رازیل و حه‌وته‌میشه‌ له‌ جیهان .
له‌ ساڵی 2021 دا رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ كۆڵۆمبیا گه‌یشته‌ 39,3% ی هاوولاتیان , ژماره‌یان 18,9 ملیۆن كه‌س بوو له‌ كۆی ژماره‌ی دانیشتووان.
10%ی هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترینی هاووڵاتیان 58%ی داهاتیان به‌ر ده‌كه‌وێت, 10%ی هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ولات خاوه‌ندی 65%ی سامانی وڵاتن 1.
2%ی ئاغاكان خاوه‌ند 90%ی زه‌وی وڵاتن , 11% ی هێزی كاری وڵات بێكارن, زۆرترین كاری نا فه‌رمی له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتین له‌ كۆڵۆمبیایه‌.
له‌ شار رێژه‌ی هه‌ژاری نزیك 30%, له‌ لادێدا رێژه‌ی هه‌ژاری ده‌گاته‌ 65%, به‌شی زۆری هاووڵاتیانی لادێ هه‌ژارن, بۆیه‌ ناوچه‌كانیان بۆته‌ ناوه‌ندی ده‌سته‌و گروپی چه‌كداری چه‌پ و ته‌نانه‌ت تاوانكاری راستگه‌رایی و مافیایی و باندی قاچاخچی جۆراو جۆر2.
رێكخراوی هاوكاری و گه‌شه‌ ده‌ڵێت ” یانزه‌ نه‌وه‌ی ده‌وێت تا 10%ی هه‌ره‌ هه‌ژاره‌كانی كۆڵۆمبیا بگه‌نه‌ داهاتی مام ناوه‌ند” هه‌رچه‌نده‌ كۆرۆنا نا یه‌كسانی زیاتر كرد, ئه‌و ماوه‌یه‌شی گۆری و ئه‌و خه‌ونه‌ی درێژتره‌وه‌ كرد 3.
25000 هاووڵاتی له‌ شاری بۆگۆتای پایته‌خت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن, كه‌ رۆژانه‌ كه‌متر له‌ 5 دۆلار داهاتیانه‌, به‌شی زۆریشیان له‌ شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ون, داهاته‌كه‌یان ته‌نها به‌شی جه‌مێك خواردنیان ده‌كات 4-

گرنگی كۆڵۆمبیا بۆ ئه‌مه‌ریكا

كۆڵۆمبیا وڵاتێكی گرنگه‌, وه‌ك شافێز وته‌نی ئیسرائیلی دووه‌مه‌ له‌ ناوچه‌كه‌, سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاو ناتۆ له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتین به‌ڕێوه‌ ده‌باتو زیاتر له‌ 200 ساڵه‌ پاشكۆی ئه‌مه‌ریكایه‌.
ساڵی 1962 دوو ساڵ پێش ئه‌وه‌ی فارك ده‌ست به‌ خه‌باتی چه‌كداری بكات, كۆڵۆنێڵی ئه‌مه‌ریكی ویلیام یاربۆرۆ له‌ میانی سه‌ردانی كۆڵۆمبیای دا پێشنیاری دروستكردنی تیمی مه‌رگی كرد بۆ بنه‌بڕكردنی جوتیاره‌ شیوعیه‌كان.
له‌ ساڵی 1963 ژه‌نه‌راڵ ئه‌لبه‌رتۆ رویزۆ نۆفۆوا, كه‌ له‌ شه‌ڕی كۆریا به‌شداری كردبوو, پێشنیاری دروستكردنی ده‌سته‌ی چه‌كداری مه‌ده‌نی كرد بۆ شه‌ڕی شیوعیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانیان.
له‌ سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌لفارۆ ئۆربی 7 August 2002 – 7 August 2010 ژه‌نه‌راڵ ماریۆ مۆنتا كه‌ ئه‌مه‌ریكا راهێنانی پێكردبوو, زیاتر له‌ 10000 خه‌ڵكیان كوشت, به‌شی زۆریان چه‌پ بوون, زۆرجار قوربانیه‌كان به‌رگی گه‌ریلایان ده‌كرده‌ به‌ریان دوای كوشنتنیان .
كۆڵۆمبیا شه‌ریكی په‌یمانی ناتۆیه‌, 9 سه‌ربازگه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێیه‌ 5, سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئازاری ئه‌مساڵ كۆڵۆمبیای هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ دیاریكرد. له‌وه‌ش زیاتر رۆیی و وتی: ئه‌مه‌ریكای لاتین باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه‌ , به‌ڵكه‌ گۆڕه‌پانی پێشه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌ 6.
له‌ مێژوودا پارێزگاره‌ راستڕه‌وه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كانی كۆڵۆمبیا پشتیوانی ده‌زگا سیاسی و داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له‌ پشت بووه‌, نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له‌ كیشوه‌ره‌كه‌ بردۆته‌ پێشه‌وه‌ , ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكای لاتین باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووبێت و ئه‌وا كۆڵۆمبیا سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه‌.
هه‌موو نه‌خشه‌ سیخوڕییه‌كان دژ فه‌نزوێلا له‌ كۆڵۆمبیاوه‌ ئاراسته‌ كراوه‌, ته‌قاندنه‌وه‌ی كاره‌با و نه‌وت و ئاو تا رێكخستنی كوده‌تاو هه‌وڵی تیرۆر كردنی مادۆرۆ و هێنانی چه‌ك و نانه‌وه‌ی پشێوی, له‌ ئازاری 2008 شافێز راستی وت كه‌ كۆڵۆمبیای به‌ ئیسرائیلی ئه‌مه‌ریكای لاتین ناو برد7.
كۆڵۆمبیا به‌ره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی راسته‌كان بوو بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ به‌رازیل, ناوه‌ندی ده‌ست خستنه‌ ناو كاروباری ولاتانی دیكه‌ی وه‌ك پیرۆ و ئیكادۆرو و پۆلیڤیا بوو له‌ ناوچه‌كه‌, تا ئێستا له‌ روی سیاسییه‌وه‌ جێگیرترین ولاتی دۆستی ئه‌مه‌ریكا بوو له‌ كیشوه‌ره‌كه‌ وه‌لێ له‌ پڕ گۆڕا, تسۆنامی سور گه‌یشت پێی 8.
ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌ پارتی كۆماری ماریا إلفیرا سالازار ” وتی من نیگه‌رانم له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆڵۆمبیا, بیترۆ دزو تیرۆریست و ماركسیی و داكۆكیكه‌ری شافێزو كاسترۆیه‌ 9.
هه‌رچه‌نده‌ بایدن پیرۆزبایی كرد له‌ بیترۆ و وه‌لێ فه‌مانداری فلۆریدا رون دی سانتیس وتی بیترۆ تیرۆریستێكی ماركسییه‌ كاری ماده‌ی هۆشبه‌ری كردووه‌, وه‌لێ رێك سكوت سیناتۆری فلۆریدا وتی بیترۆ سۆسیالستێكی چه‌پی توندره‌وه‌ 10.

خوێن له‌ كۆمه‌ڵگا ده‌چۆڕێت, مه‌ترسی خۆ كاندیدكردن
تا ساڵی 2010 خۆپالاوتن له‌ كۆڵۆمبیا بۆ چه‌په‌كان خۆكوژی بوو, له‌و مێژوه‌وه‌ له‌ خۆكوژییه‌وه‌ بووه‌ مه‌ترسی, ساڵی 1948 كاندیدی چه‌پ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیا خۆرخی ئه‌لیسیر گایتان تیرۆر كرا, له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1990دا هه‌ر سێ كاندیدی سه‌رۆك كۆمار, كاندیدی لیبراڵ لویس كارلۆس و هه‌ردوو كاندیدی چه‌پ برناردۆ جارامیلۆ ئوسا و بیزارۆ لیونگۆمیز تیرۆر كران.
له‌ میانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 دا میلشیا چه‌كداره‌ راستگه‌راكان رایان گه‌یاند, ده‌نگده‌رانی بیترۆ ئامانجی سه‌ربازین, له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نه‌یان هێشت ده‌نگ بده‌ن, له‌ هه‌موو خوله‌كانی پێشوودا بۆ چه‌پ هه‌روا بووه‌, له‌م خولوشدا دووباره‌ بوه‌وه‌.
له‌ماوه‌ی 8 ساڵ ده‌سه‌لاتی ئه‌لفارۆ ئۆربی له‌ نێوان 2002 بۆ 2010, زیاتر له‌ 6402 كه‌س له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ كوژران, زۆریشیان دوای كوشتنیان به‌رگی گه‌ریلایان كرده‌ به‌ریان, ئۆرۆبی باوكی له‌ لایه‌ن گه‌ریلا ماركسیسته‌كانی فاركه‌وه‌ كوژرا, له‌ ساڵی 2016 له‌ هه‌ڵمه‌تی راپرسی بۆ ئاشتی دژ به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی وه‌ستایه‌وه‌ 11.
ساڵی 1988 له‌سه‌رده‌می تیرۆر كردنی چالاكوانانی چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان, ئه‌نجامی رێكه‌وتنی هه‌واڵگری لیوای چواری سوپاو كارتله‌كانی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوو له‌ مێدلین 12.
له‌ دوای پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان گه‌ریلاكانی فارك و حكومه‌تی كۆڵۆمبیاوه‌ 1321 كه‌س كوژراون له‌ رابه‌ران و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و گه‌ریلاكان.
له‌ ساڵی 2020 دا زیاتر له‌ 120 سه‌ركرده‌ی كۆمه‌لایه‌تی تیرۆر كرا, له‌ ساڵی 2021 دا 121 كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدراوه‌و ته‌نها له‌مساڵدا 47 كۆمه‌ڵكوژی,94 رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی, 21 گه‌ریلای فارك كوژران13.
له‌ ساڵی 1985 ه‌وه‌ بۆ ساڵی 2018 ده‌ركه‌وت 5733 ئه‌ندامی پارتی Unión Patriótica چه‌پگه‌را كوژران, هاوكات 3000 ساندیكایی تیرۆر كران,
تا ئێستا له‌ دوای پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2016 , 315 گه‌ریلای فارك كوژراون 14.
له‌ ماوه‌ی 8 ساڵدا 1163 چالاكوانی پارتی یه‌كێتی نیشتمانی Unión Patriótica چه‌گپه‌رایان كوشت, له‌ ناویاندا كاندیدی سه‌رۆك كۆمار, 13 په‌رله‌مانتار, 11 پارێزگار هه‌بوون 15.

ی إندیباز 1317 من القاده‌ والمدافعین عن حقوق الإنسان الژین تم
گۆستافۆ بیترۆ جێگره‌كه‌ی كێن؟

غوستافو فرانسیسكو بیترو أوریغو له‌دایك بووی 19-4-1960, له‌ خێزانێكی لادێی به‌ بنه‌چه‌ ئیتاڵی هاتۆته‌ دنیاوه‌, كۆچی كردووه‌ بۆ شار, به‌ منداڵی وانه‌ی ئاینی كاسۆلیكی خوێندووه‌, سه‌ره‌تای هوشیاری سیاسی چه‌پی له‌وێوه‌ له‌ دایك بووه‌, كاتێك بینی باوكی بۆ مه‌رگی كوشتنی جیڤارا هۆن هۆن ده‌گریا.
له‌ گه‌نجی ناوه‌ندێكی رۆشنبیری كرده‌وه‌ به‌ نوی گارسیا ماركیز, وه‌لایه‌نگری لاهوتی ئازادیبه‌خش بووه‌ 16.
له‌ ساڵی 1973 ه‌وه‌ به‌ كاریگه‌ری كوده‌تای شیلی له‌ لایه‌ن بینۆتشه‌وه‌ به‌سه‌ر حكومه‌تی چه‌پگه‌رای هه‌ڵبژێردراو وه‌ ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆڵۆمبیا رێگای ماركسیزم ده‌گرێت, له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی له‌ ساڵی 1977 ده‌بێته‌ گه‌ریلای گروپی چه‌پگه‌رای ئێم 19, بیترۆ له‌ ساڵی 1985 ده‌ستگیركراوه‌ به‌ تاوانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌ نایاسایی 18 مانگ له‌ زیندان بووه‌. ئه‌و ناوی ئۆریالنۆی هه‌ڵبژارد له‌ كاری نهێنی, كه‌ قارمه‌نێكی ناو رۆمانی سه‌ت ساڵ له‌ ته‌نیایی گارسیا ماركێزه‌.
پیترۆ پسپۆری سیاسی ناسراو, له‌ 20-12- 1991 ه‌وه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كۆڵۆمبیا بووه‌ دوو خول, وه‌ وه‌ك هاوكارێكی دیبلۆماسی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ برۆكسل كاری كردووه‌, ساڵی 2010 وه‌ك باشترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران و كه‌سایه‌تی سیاسی ساڵ دیاریكراوه‌, دكتۆرای له‌ ئابووری و مافی مرۆف هه‌یه‌, هاوكات پارێزگاری پێشووی شاری بۆگۆتای پایته‌ختی كۆڵۆمبیاش بووه‌ 31-4-2014 تا 23-12-2015. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وێرشای هاوپه‌یمانی مێژوویی هاوكات كاندیدی كۆڕبه‌ندی ساوپاولۆی چه‌په‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینیشه‌.
جێگره‌كه‌ی فرانسیا ماركیز ره‌ش پێستی به‌ بنه‌چه‌ ئه‌فریقییه‌” كۆڵۆمبیا دووه‌م ولاته‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا لاتین رێژه‌ی ئه‌فریقی له‌ خۆی ده‌گرێت “, له‌ 1ی دیسه‌مبه‌ری 1981 له‌ گوندێكی ناوچه‌ی كاوكا له‌ دایك بووه‌, له‌ دایك و باوكێكی كرێكاری كانه‌كان, له‌ 13 ساڵییه‌وه‌ بۆته‌ چالاكوان له‌ بواری ژینگه‌و مافی مرۆڤ, له‌ ئازایه‌تی و بوێریدا نه‌یارانی زیاتر سه‌رسامن پێی, له‌ 16 ساڵی وازی له‌ خوێندن هێنا تا منداڵه‌كه‌ی به‌خێو بكات. له‌كاتی خوێندن له‌ قۆناغی زانكۆی سانتیاگۆ دی كالی كۆلێژی یاسا كاره‌كه‌ری ماڵانی كردووه‌ تا خه‌رجی خوێندنه‌كه‌ی ده‌ربكات, ئێستاش یه‌كه‌م ژنی ره‌ش پێسته‌ ببێته‌ جێگیری سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیا , دووه‌م جێگیری سه‌رۆك كۆماری ره‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتین دوای ئه‌بسی امبل له‌ كۆستاریكا.
له‌ لیستی 100 ژنه‌ به‌هێزه‌كه‌ی جیهانی بی بی سی دا بووه‌, خه‌ڵاتی جۆڵدمانی وه‌رگرتووه‌ كه‌ هاوتای نۆبڵی ژینگه‌ی جیهانه‌ 17. له‌ رووی سیاسییه‌وه‌, فرانسا ماركیز له‌ چه‌پی بیترۆوه‌یه‌

گه‌ریلاكانی ئێم 19 كێ بوون؟؟؟
گروپی ئێم 19 دژ به‌ ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنی ساڵی1970 وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ری دامه‌زراو دواتر هانایان بۆ چه‌ك برد, له‌ 8-1-1974 ده‌ستیان دایه‌ چه‌ك تا رێكه‌وتی 8-3-1990, لایه‌نێكی بچوكتر بوون له‌ ده‌سته‌ چه‌كدارییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك فارك و ئیلین , له‌ نێوان 1500 بۆ 2000 گه‌ریلا بوون, له‌ دوای ساڵی 1985 ه‌وه‌ گه‌شه‌یان كرد بوونه‌ دووه‌م هێزی چه‌كداری یاخی.
ئێم 19ده‌سته‌یه‌كی چه‌كداری شاری بوون وه‌ك بزاوتی تۆبامارۆس له‌ ئۆرۆگوای و مۆنتینرۆس له‌ ئه‌رجه‌نتین, كه‌متر له‌ گروپه‌كانی دیكه‌ زه‌برو زه‌نگیان به‌كار ده‌هێنا, پێك هاتبوون له‌ قوتابیان و هونه‌رمه‌ندو چالاكوانان, زیاتر رۆشنبیرانی شاری بوون, گه‌نگه‌شه‌یان بۆ پراتیكی رۆبن هودانه‌ ده‌كرد, ده‌ستیان به‌سه‌ر شیری ناو بارهه‌ڵگری ماركێته‌كان ده‌گرت و دابه‌شیان ده‌كرد له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌كان, ته‌نانه‌ت ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شمشێره‌كه‌ی سیمۆن پۆلیڤار, دواتر ساڵی 1990 دوای رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لات شمشێره‌كه‌یان هێنایه‌وه‌, له‌ روی قوتابخانه‌ی فكرییه‌وه‌ زیاتر نزیك بوون له‌ كوبا.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌ی به‌رهه‌ڵستكارییان زۆر چالاكی گرنگی سه‌ربازیان ئه‌نجامدا, وه‌ك رفاندنی فرۆكه‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌كان وه‌ك سه‌فاره‌تی دۆمۆنیكان له‌ 27-2-1980 توانیان 14 باڵوێز به‌ بارمته‌ بگرن, ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خانووی دادپه‌روه‌ری ناوه‌ندی كه‌ زیاتر 100 كه‌سی تێدا كوژرا, نیوه‌یان له‌ داده‌ره‌كان بووون.
له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ 1979تونێلێكیان لێدا بۆ كۆگای چه‌كی سوپا له‌ نۆرس كانتۆن, له‌ ئه‌نجامدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 5000 پارچه‌ چه‌كدا گرت.
زۆر له‌ سه‌ركرده‌كان گه‌ریلاكانی ئێم 19 راسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تی چالاكییه‌كان ناو شاره‌كانیان ده‌كرد, زۆریان له‌م نێوه‌دا گانی خۆیان به‌ختكرد.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ دوای رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات, له‌ساڵی 1990 به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد به‌ناوی 19th of April Movement, له‌ هه‌ڵبژاردنی دیسه‌مبه‌ری 1990 رێژه‌ی 26,93%ی ده‌نگه‌كه‌یان هێنایه‌وه‌, كه‌ ده‌یكرده‌ 992613 ده‌نگ و 19 كورسی له‌ كۆی 75 كورسی پارله‌مانیان به‌ده‌ست هێنا, دووه‌م هێزی ناو په‌رله‌مان بوون, ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵی 1990 دوو هه‌ڵبژاردن له‌ كۆڵمبیا ئه‌نجامدرا له‌ مانگه‌كانی مارت و دیسه‌مبه‌ر, هه‌ڵبژاردنی دووه‌م له‌ ئه‌نجامی رێكه‌وتنی حكومه‌ت و گه‌ریلاكانی ئێم 19 ئه‌نجامدرا, یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیش بوو ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ به‌هێزه‌وه‌ چووه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 26-4- 1990 كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كارلوس بیزارو لیونغومیز تیرۆر كرا.

رۆڵی راگه‌یاندنی دژ

پێش خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیا, گۆڤاری سیمانای به‌ناو بانگ له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ی نووسی: له‌ نێوان جه‌نگاوه‌رێكی رابردوو و ئه‌ندازیارێك.
له‌ كاتێك ئه‌و چه‌كداره‌ سێ ده‌یه‌و نیوه‌ به‌رگی گه‌ریلایی فڕێداوه‌و زۆر پۆستی سیاسی گرنگی له‌ وڵات وه‌رگرتووه‌و دو خولی په‌رله‌مان, پارێزگاری پایته‌خت, وابه‌سته‌ی سیاسی باڵوێز له‌ برۆكسل, ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران, دوو خول كاندیدی سه‌رۆك كۆمار, پسپۆڕی ئابووری و سیاسی, پارێزه‌ری ژینگه‌و مافی مرۆڤ و لایه‌نگری مافی ژنان, ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ش كه‌ باس ده‌كرێ دژه‌ ژن و كۆنه‌په‌رست و لایه‌نگری هیتله‌ره‌.
هه‌رناندیز به‌ ترامپی كۆڵۆمبیا ده‌ناسرا, له‌ ساڵی 2016 خۆی رایگه‌یاندبوو هه‌واداری هیتله‌ره‌ 18.
گۆستافۆ وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان له‌ ده‌ستی ژنانه‌, پێشتر له‌ چاوپێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیل ئیسبیكتادۆر وتی هرناندیس تا ئاستی تاڵیبان كۆنه‌په‌رسته‌ 19.
وه‌ك ده‌بینین راگه‌یاندنی راست چۆن راستییه‌كان پیچه‌وانه‌ نیشان ده‌ده‌ن.
ئۆلیگارشییه‌كان كۆڵۆمبیا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیان كۆنترۆڵكردووه‌, هیچیشیان لایه‌نگری پیترۆ نه‌بوون له‌و جه‌نگه‌ سیاسییه‌, به‌ڵكه‌ ته‌واو دژ بوونه‌.
سه‌یر كه‌ن چۆن ئۆلیگارشییه‌كان كۆنترۆڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیان كردووه‌, لویس كارلۆس سارمینۆ خاوه‌ند 27 كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌, كارلۆس ئه‌ردیلا خاوه‌ند 7 كه‌ناڵه‌, سانتۆ دۆمینگۆ خاوه‌ند 4 كه‌ناڵه‌ و سێ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵاتن.
به‌ پێی زانیاری یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی كۆڵۆمبی 78%ی هاوولاتیان زانیاری له‌ 8 كه‌ناڵه‌وه‌ وه‌رده‌گرن 20.
ئه‌م كه‌نالانه‌ چۆن له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دژ به‌ پیترۆ بوون, له‌ داهاتووشدا به‌ره‌و رووی ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك مه‌كسیك و فه‌نزوێلاو پیرۆو پۆلیڤیاو …… هتد.

هه‌ڵبژاردنی نێوخۆی هاوپه‌یمانی مێژوویی
له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا كاندیده‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمارو جێگره‌كه‌ی به‌ربژێری هاوپه‌یمانی رێكه‌وتنی مێژویی -كۆڵۆمبیایه‌كی دیكه‌ شیاوی به‌دی هاتنه‌” Pacto Histórico” نه‌ بوون, كه‌ له‌ 17 لایه‌ن شیوعی و چه‌پ تا چه‌پی ناوه‌ند پێك هاتووه‌, 13 لایه‌نیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ پشتیوانین, هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ له‌ رێكه‌وتی 11-2-2021راگه‌یه‌نراوه‌, بیترۆ نوێنه‌ری Colombia Humana ه‌یه‌ له‌ناویدا.
له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ 5 كاندید ركابه‌ری یه‌كتریان كرد تا ببنه‌ به‌ربژێری سه‌رۆك, 5818375 كه‌س به‌شداری ده‌نگدانیان كرد, له‌ ناویاندا ده‌نگی 122479 كه‌سیان سپی بوو, وه‌ 111138 كه‌سیش ده‌نگه‌كانیان سوتا.
بیترۆ كاندیدی كۆڵۆمبیای مرۆڤی و یه‌كێتی نیشتمانی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌, توانی متمانه‌ی 80,5%ی ده‌نگده‌رانی پارته‌كانی ناو هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ به‌ ده‌ست هێنا كه‌ ده‌یكرده‌ 4،495،831 ده‌نگ, به‌مه‌ش بووه‌ كاندیدیان, فرنسا ماركیزی جێگیریشی رێژه‌ی 14,05%ی ده‌نگه‌كانی هێنایه‌وه‌ كه‌ ده‌یكرده‌ 785215 ده‌نگ, ناوبراو كاندیدی پارتی جه‌مسه‌ری دیموكراتی چه‌پگه‌را بوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ ده‌وری ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌, هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ دیاریكردنی نه‌خشه‌ رێگای گۆڕانكاری كه‌ زیاتر له‌ 203 ساڵ بوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئابووری و سه‌ربازی و راگه‌یاندن به‌ده‌ست ئۆلیگارشیه‌كانه‌وه‌ بوو.

زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ كۆڵۆمبیا, تسۆنامییه‌ك بوو رابردووی 203 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگارشی پارێزگاری كۆڵۆمبی راماڵی, له‌ مێژووی سیاسی كۆڵۆمبیا راست و راستی په‌ڕگیڕ ده‌ستیان به‌سه‌ر ژیانی سیاسی كۆڵۆمبیا گرتبوو, بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ده‌ستیان ده‌رهێنرا.
تا ساڵی 2008 هه‌موو ولاته‌انی ئه‌مه‌ریكای لاتین چه‌پ به‌ رادیكاڵه‌كان و پراگماتییكه‌كانه‌وه‌ ده‌سه‌لاتداری بوون, به‌ ئۆرۆگوای بۆرجوازییشه‌وه‌, پاش 175 ساڵ له‌ ده‌سه‌لاتدارێتی پارته‌كانی بلانكۆو كۆلرادو. هه‌رچه‌نده‌ باسی شه‌پۆڵی په‌مبه‌یی ده‌كرێت له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتین وه‌لێ له‌ راستیدا تسۆنامی سوره‌ هه‌ڵیكردووه‌.
تا ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی رێكه‌وتی 19-6-2022, كه‌س باوه‌ڕی ناكرد ئه‌مجاره‌ چه‌پ له‌ كۆڵۆمبیا هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری بباته‌وه‌, كێشه‌ له‌ ئاستی هژمۆنیای جه‌ماوه‌ری نه‌بوو, كه‌ دیار بوو به‌لای چه‌پدا قورس بوو, به‌ڵكه‌ ئه‌زموونه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو وه‌ هێزی شاراوه‌ی راستی ده‌سه‌لاتدار و گرنگی ئه‌م ولاته‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌ 203 ساڵ بوو پاشكۆی سیاسه‌ته‌كانی بوو, ئه‌و باوه‌ڕه‌ی دروستكردبوو, ئێستاش رێگاكه‌ راسته‌ رێ نییه‌ و لوغماوییه‌, سه‌رمایه‌ به‌ ئاسانی ده‌سه‌لات ته‌سلیم ناكات, 203 ساڵ راستڕه‌وه‌ پارێزگاره‌كان حوكمیان كرد, له‌م ولاته‌ به‌رفراوانترین شه‌ڕی ناوخۆیی تیایدا ئه‌نجامدرا بۆ پاراستنی ده‌سه‌لات, چه‌ندین كاندیدی تێدا كوژرا, بۆیه‌ نه‌ك پێش نه‌وه‌یه‌ك و بگره‌ پێش رۆژێكیش باوه‌ڕ ناكرا به‌م ئه‌نجامه‌, هه‌نووكه‌ بووه‌ به‌ پرسێكی راستی, به‌ڵام بۆمب رێژه‌.
راسته‌كان له‌ وڵات دوای وڵات له‌م كیشوه‌ره‌ سوره‌ جه‌ماوه‌ر ده‌ترسێنن به‌وه‌ی شوعیه‌ت هات, وه‌لێ هه‌ژاران و لاوان بێترس له‌ وشه‌ی شیوعیه‌ت ده‌نگ به‌ چه‌په‌كان ده‌ده‌ن, چونكه‌ پاكترو راستگۆترن, به‌رنامه‌و گوتاره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییان دێته‌وه‌.
داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كان, به‌رتیل و ده‌نگ كڕین, لایه‌نداری راگه‌یاندن بۆ ئۆلیگارشیه‌كان, چاوسور كردنه‌وه‌, ده‌سه‌لاتی قوڵ, ته‌ڵه‌كه‌بازی هه‌مه‌ جۆر له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن…… هه‌موو ئه‌مانه‌ وای ده‌كرد سه‌ركه‌وتنی چه‌پ خه‌ون بێت.
ساغبۆته‌وه‌ پاره‌ی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر به‌كار هێنراوه‌ بۆ كڕینی ده‌نگ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوو.
گۆستافۆ بیترۆ ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی له‌ نێوان هه‌ندێك كه‌رتی ده‌وڵه‌ت و قاچاخچیه‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌یه‌, هه‌ر كاتێك كه‌رتی كشتوكاڵ وێران بكه‌ن ماده‌ی هۆشبه‌ر زیاد ده‌كات.
ساڵی 2002 له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ئۆربی له‌كاتی جه‌نگی سه‌رانسه‌ری دژ به‌ گه‌ریلا ماركسییه‌كان, په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میلشیا تاوانكاره‌كان و بازرگانانی ماده‌ بێهۆشكه‌ر دانا, له‌وكاته‌ كۆنگرێسی كۆڵۆمبی 35%ی له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌رو تاوانكاران بوو 21.
وه‌لێ متمانه‌ به‌و ده‌سه‌لاته‌ نه‌ما, هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا دوباره‌ كردنه‌وه‌ی رابردوو بوون, وه‌لێ ئه‌مجاره‌ نۆره‌ی هاتنی قازه‌ ره‌شه‌كه‌ بوو , رێژه‌ی رتكردنه‌وه‌ی ئۆربیسمۆكان گه‌یشته‌ 70% – 22.
له‌ كۆڵۆمبیا گوایه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت , وه‌لێ چه‌ته‌ی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر سه‌رۆك و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی داناوه‌ 23.

مێژووی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆڵۆمبیا

له‌ ساڵی 1821 ه‌وه‌ 56 هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆڵۆمبیا ئه‌نجامدراوه‌, له‌ ساڵی 1857 دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی كرا پارتی لیبراڵَ و پارێزگاران به‌شداربوون له‌ پێشبڕكێكه‌, دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه‌, هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی سه‌رۆك ئه‌نجام نه‌درایه‌وه‌ تا ساڵی 1914, له‌وساوه‌ بۆ ئێستا 26 هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ ئه‌نجامدراوه‌, 55 جار به‌ گشتی هه‌ردوو پارتی لیبراڵ و پارێزگاران پۆسته‌كه‌یان بردووه‌, 26 جاری له‌ رێگای نمایشی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆوه‌.
تا ساڵی 1970 ته‌نها هه‌ردوو پارت پارێزگاران و لیبراڵ به‌شدار بوونه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌, له‌ دوای ئه‌و مێژوه‌وه‌ پارتی دیكه‌ هاتۆته‌ ناو پرۆسه‌كه‌وه‌” ساڵی 1974 هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه‌”.
له‌ هه‌ڵبژاردنی 19ی ئه‌برێلی 1970 ساخته‌كاری كرا به‌ قازانجی میشایل باسترانا بۆریۆرۆ, بۆیه‌ لایه‌نگرانی غۆستافۆ روخاس بینیلا(12 مارس 1900 ـ 17 ینایر 1975- ناوبراو له‌ رێگای كوده‌تاوه‌ له‌ ساڵی 1953 گه‌یشته‌ ده‌سه‌ڵات, مافی ده‌نگدانی به‌خشی به‌ ژنان, نه‌خۆشخانه‌و ته‌له‌فزیۆن و زۆر پرژه‌ی كرده‌وه‌…… ) نارازی بوون له‌ ساخته‌كاریه‌كه‌ و ده‌ستیان دایه‌ چه‌ك و بزافی 19 m یان راگه‌یاند.

خه‌ون بوو به‌ راستی
ئه‌گه‌ر زۆر بوو كۆڵۆمبیا له‌ ساڵی 1948 سه‌رۆكێكی چه‌پ هه‌ڵبژێرێت له‌ دواهامین ولاتی لاتینه‌وه‌ ببوایه‌ته‌ یه‌كه‌م وڵاتی لاتین خاوه‌ند سه‌رۆكی چه‌پ به‌ناوی خورخی ئه‌لیپێر جایتان, سه‌رۆكی كارێزمای پارتی لیبراڵ, به‌ڵام تیرۆر كرا, نووسه‌ری به‌ناو بانگی جیهانی گارسیا ماركیز له‌ په‌رتووكی ژیان چیرۆك ده‌گێڕێته‌وه‌ Vivir para contar la historia به‌ درێژی باسی پرۆسه‌ی تیرۆكردنه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌, له‌و كاته‌دا له‌ نزیكی شوێنی روداوی تاوانه‌كه‌ بووه‌.
له‌ هه‌مان رۆژی تیرۆركردنی جایتان, ده‌بوایه‌ گه‌نجێكی ببینیایه‌ به‌ناوی فیدل كاسترۆ, بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ باسی شۆرش بكه‌ن. پرۆسه‌ی تیرۆر كردنه‌كه‌ له‌ مێژوودا ناو نرا بۆ غۆتازۆ 24.
پیترۆ كۆڵی نه‌دا سێجار خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار, ساڵی 2010 كه‌ خۆی كاندید كرد, ریزبه‌ندی چواره‌می گرت و نه‌یتوانی بچێته‌ خولی دووه‌می پێشبڕكێكه‌وه‌, له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ته‌نها 1331267 ده‌نگی هێنایه‌وه‌ كه‌ ده‌یكرده‌ 9,14% ی ده‌نگه‌كان.
له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 چه‌په‌كان له‌ بری پیترۆ خاتوو كلارا لۆبیزیان كاندید كرد, توانی 1958518 ده‌نگ بهێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌یكرده‌ 15,22% ی ده‌نگه‌كان.
له‌ هه‌ڵبژاردنی 17ی یۆلی 2018 ه‌دا گۆستافۆ پیترۆ بۆ جاری دووه‌م خۆی كاندید كرده‌وه‌, له‌ خولی یه‌كه‌م 4855069 ده‌نگی هێنایه‌وه‌, كه‌ ده‌یكرده‌ 25,09% ده‌نگه‌كان , ریزبه‌ندی دووه‌می به‌ده‌ستهێناو چووه‌ خولی دووه‌مه‌وه‌, له‌ خولی دووه‌مدا توانی 8040449 ده‌نگ بهێنێته‌وه‌, كه‌ ده‌یكرده‌ 41,77% ی ده‌نگه‌كان, ئه‌م رێژه‌ به‌رزه‌ نیشانه‌ی گه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ری چه‌پ بوو له‌ وڵات, له‌ كاتێكدا له‌و ساڵه‌دا هێشتا چه‌پ خولی دووه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ كیشوه‌ره‌كه‌ ده‌ست پێ نه‌كردبوه‌وه‌, له‌ قۆناغی دۆڕاندا بوو له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌مه‌ش پیترۆ ده‌نگه‌كانی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ چاو 8 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیادی كرد, له‌ خولی یه‌كه‌م به‌ رێژه‌ی 364% و له‌ خولی دووه‌م به‌ رێژه‌ی 604%.
لێ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا پترۆ توانی له‌ خولی یه‌كه‌م 8541617 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ ده‌یكرده‌ 40,3% ی ده‌نگه‌كان, له‌ خولی دووه‌م ده‌نگه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ 11281013 ده‌نگ كه‌ ده‌یكرده‌ 50,44%ی ده‌نگه‌كان, به‌ پێی شێوازی ژماردنی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی كۆڵۆمبی, 2739396ده‌نگ زیاتری له‌ خولی یه‌كه‌می هێنایه‌وه‌, زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ بوون له‌ خولی یه‌كه‌م بایكۆتی ده‌نگدانیان كردبوو.
له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌موو راسته‌كان به‌ پۆپۆلیست و لیبراڵ و پارێزگاره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان به‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی دا.
هه‌رچی ركابه‌ره‌كه‌یه‌تی رودولفو هرناندیز ناسراو به‌ ترامپی كۆڵۆمبیا له‌ خولی یه‌كه‌م 5,965,335 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, كه‌ ده‌یكرده‌ 28.17% ده‌نگه‌كان, له‌ خولی دووه‌م ده‌نگه‌كانی به‌رز بوه‌وه‌ بۆ 10,580,412 ده‌نگ, كه‌ ده‌یكرده‌ 47,31%ی ده‌نگه‌كان, ئه‌م رێژه‌یه‌ش كۆی ده‌نگه‌كانی راستگه‌ره‌كانه‌ به‌ ده‌نگی راستی ده‌سه‌لات فیدیریكو جوتیریز یشه‌وه‌, كه‌ بۆ خۆلی دووه‌م خۆی یه‌كلا كرده‌وه‌و زۆر زوو بێ بیركردنه‌وه‌ پشتیوانی بۆ هرناندیز ده‌ربڕی, ناوبراو 5,069,448 ده‌نگی له‌ خولی یه‌كه‌م هێنابوه‌وه‌ ده‌یكرده‌ 23.94%ی ده‌نگه‌كان.
پترۆ توانی به‌ زێده‌ی 700601 ده‌نگ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ راكه‌به‌ره‌كه‌ی بباته‌وه‌, كه‌ ده‌یكرده‌ 3,13%ی دنگه‌كان, پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ پێشه‌وه‌یه‌.
ده‌نگه‌ سپیییه‌كان له‌ خولی یه‌كه‌م 365764 ه‌, ده‌كاته‌ 1,73%ی ده‌نگه‌كان, له‌ خولی دووه‌م به‌رز بوه‌وه‌ بۆ 501987 ده‌نگ, كه‌ ده‌یكرده‌ 2,24%ی ده‌نگه‌كان.
كۆی ده‌نگه‌كان خولی یه‌كه‌م 21173157, له‌ خولی دووه‌م ژماره‌ی ده‌نگه‌كان به‌رز بوه‌وه‌ بۆ 22363412 ده‌نگ.
ده‌نگه‌ سوتێنراوه‌كان له‌ خولی یه‌كه‌م 268448 ده‌نگ كه‌ ده‌كاته‌ 1,25%ی ده‌نگه‌كان , له‌ خولی دووه‌م به‌رز بوه‌وه‌ بۆ 295282 ده‌نگ كه‌ ده‌كاته‌ 1,30%ی ده‌نگه‌كان.
ژماره‌ی به‌شداربووان له‌ خولی یه‌كه‌م 21441605 كه‌سه‌, بۆ خولی دووه‌م به‌رز بوه‌وه‌ بۆ 22658694 كه‌س, رێژه‌ی ده‌نگدان له‌ خولی یه‌كه‌م 54,98%ه‌, له‌ خولی دووه‌م بوو به‌ 58,1%, ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدانه‌ له‌ 50 ساڵی رابردوودا.
كۆی ده‌نگه‌ راسته‌كان له‌ خولی دووه‌م 21861425 ده‌نگه‌, رێژه‌ی ده‌نگه‌كان پترۆ له‌ كۆی ده‌نگه‌ راسته‌كان 51,6%, له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌نگی ركابه‌ره‌كه‌ی 48,4%ی ده‌نگه‌كانه‌.
به‌ پێی جوگرافیا بێت چه‌په‌كان زیاتر له‌ناوچه‌ی لیبراڵه‌كان چوونه‌ پێشه‌وه‌, زۆرینه‌ی ناوچه‌ی لیبراڵه‌كان گۆڕاوه‌ بۆ چه‌پ, ناوه‌وه‌ش تا ئێستا پارێزگارن, هه‌رچه‌نده‌ زۆر جیاوازی له‌ نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌ نییه‌, نووسه‌ری گه‌وره‌ی كۆڵۆمبی گارسیا ماركیز ده‌یوت جیاوازی نێوان پارێزگاره‌كان و لیبراڵه‌كان ئه‌وه‌یه‌ پارێزگاره‌كان كاتژمێر 6به‌یانی ده‌چن بۆ كه‌نیسه‌و لیبراڵه‌كان كاتژمێر 7 ده‌ڕۆن 25.
چه‌پ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ بۆگۆتای پایته‌خت و كه‌ناره‌كان, ناو پێك هاته‌كان ” ره‌ش پێسته‌كان, دانیشتووانی ره‌سه‌ن”زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێنا, به‌تایبه‌ت هه‌رێمی تشۆكۆ كه‌ زۆرینه‌ی 80% ئه‌فریقین و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ژارن , له‌م هه‌رێمه‌ چه‌په‌كان زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵات تێیدا هێنایه‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران

تا ساڵی 1974 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ كۆڵۆمبیا ئازاد نه‌بوو, به‌ڵكه‌ كورسییه‌كان 50% به‌ 50% دابه‌ش ده‌كران له‌ نێوان پارێزگاره‌كان و لیبراڵه‌كان, هه‌ڵبژاردن له‌ ناو لیستی هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو پارته‌ ده‌كرا, له‌و مێژووه‌ به‌ دواوه‌ لایه‌نی دیكه‌ش هاتنه‌ ناو پرۆسه‌كه‌وه‌.
چه‌په‌كان ناو هاوپه‌یمانی مێژویی له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 خاوه‌ند 9 و 7 كورسی بوون, له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران, وه‌لێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان بۆ 28 كورسی به‌رز كرده‌وه‌ له‌ كۆی 169 كورسی, له‌ گه‌ڵ 5 كورسی بۆ پارتی كۆمێنز ( فاركی پێشوو) , 2 بۆ ئه‌فرۆ ئه‌مه‌ریكی وه‌ دانه‌یه‌كیش بۆ هاوولاتیانی ره‌سه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران هاوپه‌یمانی مێژوویی 20 كورسی له‌ كۆی 106 كورسی برده‌وه‌و وێڕای 5 كورسی بۆ كۆمێنز, 2 كورسیش بۆ هاووڵاتییه‌ ره‌سه‌نه‌كان.
ئه‌گه‌ر هه‌لچبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌نجام بدرابایه‌, ئه‌وا تسۆنامییه‌كه‌ كاری له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش داده‌نا.

دۆست و دوژمنان چی له‌باره‌وه‌ ده‌ڵێن؟

پێگه‌ی فۆرۆ مه‌دریدی راستگه‌رای ئیسپانی پیترۆی تۆمه‌تبار كردووه‌ به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوباو فه‌نزوێلا, ده‌ڵێت له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی بۆته‌ گه‌ریلا لای گروپی ئێم 19ی ماركسی, به‌شدار بووه‌ له‌ په‌لاماری ته‌لاری دادوه‌ری گه‌وره‌ترین په‌لامار بووه‌ له‌ مێژووی كۆڵۆمبیا.
نه‌یارانی ده‌ڵێن پیترۆ له‌ ساڵی 1994 شافێزی بینیوه‌ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی, ساڵی 2016 سه‌ردانی فه‌نزوێلای كردووه‌,چۆته‌, ماركێتێكی پڕ خۆراك له‌سه‌ر ره‌فه‌, پۆستێكی كردووه‌ به‌وه‌ی نه‌بوونی خۆراك پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی حكومه‌ته‌.
ماڵپه‌ڕی بارۆن نووسی: سه‌رۆكی كۆڵۆمبیای نوێ ولاتی به‌ره‌و چه‌پ برد, بازاڕ پێیان باش نییه‌.
بلمبۆرگ نووسی بازاڕی كۆڵۆمبی ده‌خنكێت دوای سه‌ركه‌وتنی پیترۆ.

له‌ به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی چه‌پی ئیسپانیا” شیوعی و پۆدیمۆس ” پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و ده‌نگی بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ناو په‌نابه‌رانی كۆڵۆمبی له‌ ئیسپانیا.
هاوكات ئابووریناسی به‌ناو بانگی فه‌ره‌نسی فرانسۆ بیكتی ره‌زامه‌ند بوو راوێژ به‌ حكومه‌تی بیترۆ بكات له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی.
حیزبی شیوعی كۆڵۆمبیش هاوپه‌یمانی نزیكیه‌تی, پێیان وایه‌ ولات پێویستی به‌ سه‌ركه‌وتنی چه‌په‌, چاكسازی زه‌وی, ئاشتی له‌ نیوه‌ی رێگا راوه‌ستاوه‌ ده‌بێت ته‌واو بكرێت, یاسای كاری دادپه‌روه‌ر پێویسته‌, چاكسازی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ خزمه‌ت قوتابیان داواكاری هه‌نووكه‌یین.

سه‌ركه‌وتنی چه‌پ و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر فه‌نزوێلاو ئه‌مه‌ریكای لاتین
كۆڵۆمبیه‌كان گوێیان له‌ به‌شێك له‌و 1,7 ملیۆن فه‌نزویلییه‌ رانه‌گرت كه‌ ئاواره‌ی ولاته‌كه‌یان بوونه‌, ده‌نگیان به‌ كاسترۆشافیستایه‌ك دا, چونكه‌ ئه‌وان ئاواره‌ی ئابلوقه‌ی ئابوورین نه‌ك سیاسی, زۆریان له‌ سه‌رده‌می شافێزدا كه‌رامتیان بۆ گه‌ڕابوه‌وه‌.
كۆڵۆمبیاو فه‌نزوێلا 2217 كیلۆمه‌تر هاوسنووریان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌, كۆڵۆمبیا له‌ ماوه‌ی رابردوو زۆر كێشه‌ی بۆ حكومه‌تی فه‌نزوێلا دروست كرد, به‌ ئه‌ندازه‌ی ولاته‌ ئه‌نگلۆ سه‌كسۆنیه‌كان زیاتر كاری بۆ روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد.
غوایدۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی راستی فه‌نزوێلی, وه‌ سه‌رۆكی دیاریكراوی ئه‌مه‌ریكا, تا ئێستا پیرۆزبایی له‌ بیترۆ نه‌كردووه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنی كۆڵۆمبیا, ئه‌و نه‌ك هه‌موو كارته‌كانی دۆڕاندووه‌ له‌ كۆڵۆمبیا, ته‌نانه‌ت زۆر كۆمپانیای وه‌ك مۆنیمۆرۆس كه‌ باره‌گای له‌ كۆڵۆمبیایه‌, دوای سه‌ركه‌وتنی پیترۆ خاوه‌نداری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی فه‌نزوێلی, كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌خشی بووی به‌ ئۆپۆزسیۆن, بۆیه‌ ئۆپۆزسیۆنی راستگه‌رای فه‌نزوێلی شكستی گه‌وه‌یان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ خوارد, شكستی ئه‌وان جه‌رگبڕتره‌ له‌ شكستی ئۆلیگارشییه‌ كۆڵۆمبییه‌اان, به‌ سه‌ركه‌وتنی چه‌پ حكومه‌تی فه‌نزوێلا ده‌سته‌كه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌ ده‌ست هێنا, ئارامی و سه‌قامگیری زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت, چاوه‌ڕوانی جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری لۆلان له‌ به‌رازیل, یه‌كجاری ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ كیشوه‌ره‌كه‌ بۆ چه‌په‌كان پێك ده‌هێنێت, سه‌قامگیری بۆ فه‌نزوێلاو پۆلیڤیا و ولاتانی دی ده‌خولقێنێت, وه‌ زه‌مینه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ ولاتانی وه‌ك ئۆرۆگوای و ئیكوادۆرو پاراگوای خۆش ده‌كاته‌وه‌, كه‌ دووه‌كه‌ی یه‌كه‌م دوو ئۆپۆزسیۆنی به‌هێزی چه‌پی تێدایه‌ كه‌ پێشتر ده‌سه‌لاتدار بوونه‌و ئێستاش له‌ ده‌رگای حوكمڕانی ده‌ده‌نه‌وه‌.
بۆیه‌ سه‌ركه‌وتنی چه‌پ له‌ كۆڵۆمبیا ته‌نها گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌لات له‌ وڵاتێك نییه‌, بگره‌ هێزیشه‌ بۆ چه‌پ له‌ هه‌موو ئه‌مه‌ریكای لاتین.

سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره‌ كرێته‌وه‌؟
ژیان ته‌نها 4 ساڵی داهاتوو نییه‌, چه‌پ بوونیش ته‌نها پڕۆژه‌ی خولێكی ده‌سه‌لات نییه‌, به‌ڵكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دادگایی ئه‌م چوار ساڵه‌ له‌ رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌.
پترۆ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند له‌ ئابووری مه‌رگه‌وه‌ ده‌گوازینه‌وه‌ بۆ ئابووری ژیان “نه‌وت, خه‌ڵوز, كۆكایین” ی به‌ مه‌رگ ناوزه‌د كرد.
وه‌لێ تا ئێستا ئه‌و سێیه‌ زۆرترین داهاتی كۆڵۆمبیا دیاری ده‌كه‌ن, كۆڵۆمبیا یه‌كه‌می جیهانه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی كۆكاین, ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداریان ببێت ئه‌لته‌رناتیفیان چییه‌ بۆ داهات تا پڕۆژه‌كانی بباته‌ پێشه‌وه‌؟, كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی وڵاتن, پڕۆژه‌كانی ئه‌و بۆ كه‌سانێكن هه‌موو گیرفانیان به‌تاڵه‌, بۆیه‌ گیرفانی پڕی ده‌وێت.
بڕیار وایه‌ باجی سامان به‌سه‌ر 400000 كه‌س له‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كۆڵۆمبیا بسه‌پێنێت, زیادكردنی لانی كه‌می كرێ, ته‌ندروستی گشتی, بیمه‌ی بێكاری, چاكسازی ریشه‌یی زه‌وی, خوێندنی خۆڕایی ……, هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ستن به‌و باجه‌ی ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵات. دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر جوتیاران په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی ئاغاكاندا بگرێت, بۆ ئه‌وه‌ی شتێك به‌ زۆرینه‌ بدات ده‌بێت به‌شێك باش له‌ چینه‌ داراكان وه‌ربگرێت, بۆیه‌ بواری مانۆڕ و پاشه‌كشه‌ له‌ به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌.
پیترۆ ئه‌گه‌ر له‌ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌په‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو, ده‌بێت له‌ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییدا وه‌فادار بێت به‌رامبه‌ر به‌ گرێبه‌سته‌ سیاسییه‌كان, خه‌ڵك ئه‌ویان وه‌ك جه‌مسه‌رێك له‌ هه‌مبه‌ر ئۆلیگارشیه‌كان هه‌ڵبژاردووه‌, ده‌بێت نان و كارو ئازادی و كه‌رامه‌تیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌, ده‌بێت له‌ چوار ساڵی داهاتوو ژماره‌ی تیرۆركراوه‌كان كه‌م بووبێته‌وه‌, ژماره‌ی تاوانكارانی رزگار نه‌بوو له‌ سزا چوبێته‌ سه‌ر, ولات ئارامتر بوبێت, ره‌نگ و روو و روخسارو پۆشته‌یی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ره‌و باشی گۆڕا بێت, چینی ناوه‌ند به‌ هۆی خوێندنی خۆڕایی رێژه‌و ژماره‌یان زیادی كردبێت, ژماره‌ی بێ لانه‌و یه‌ك ژه‌م خۆره‌كان كه‌م بوبێتنه‌وه‌, رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری هاتبێتنه‌ خوار, پێوه‌ری جینی هاتبێته‌ خوارو نایه‌كسانی كه‌متر بووبێته‌وه‌, گه‌ریلاكانی ناو جه‌نگه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ست بووبێتن به‌ پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه‌, ژیانی گه‌ریلاكانی پێشوو پارێزراو بێت, بانده‌كانی قاچاخچی تاوانكاری راستڕه‌وه‌كان كه‌م بوبێته‌وه‌, هه‌موو ئه‌وانه‌ پێویستن بو ئه‌وه‌ی چه‌پ ره‌گ دابكوتێت, خۆی وه‌ك هێزێكی جیا له‌ حوكمڕانی 203 ساڵه‌ی رابردوو نمایش بكات, بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو درێژه‌ به‌ حوكمڕانی بدات.

سه‌رچاوه‌كان:
1-
https://thenextrecession.wordpress.com/2022/05/29/colombia-a-turn-to-the-left/
2-
الرئیس الكولومبی انچم لجماعـه‌ متمرده‌ تقتدی بتقالید مجموعه‌ «روبن هـود» – ترجمه‌ :عوچ خیری عن «الغاردیان»
https://veryarts.com/world/350076.html
3-
https://www.laprogressive.com/latin-america-2/gustavo-petroz-capitalist-colombia
4- الفقرا‌و فی بوغوتا یعیشون من نفایات اڵاپریا‌و
5–رئیس كولومبی جدید “یغیر مسار التاریخ” ویقلق أمیركا, بایدن
6- أمریكا اللاتینیه‌ لم تعد «الفنا‌و الخلفی» لواشنگن-فهد المچحكی.
7-.ما الژی قد تخسره الولایات المتحده‌ بفوز الیسار فی كولومبیا؟-المصدر: المیادین نت.
8–هل یُنهی غوستافو بیترو حقبه‌ الحكم الگویله‌ للیمین الكولومبی؟زهرا‌و رمال -المصدر: المیادین نت.
9-غوستافو بیترو أول رئیس یساری فی كولومبیا-رشید غویلب.
10- حكومه‌ یساریه‌ للمره‌ اڵاولی فی تاریخ كولومبیا… واڵان تأتی المرحله‌ الصعبه‌ – بۆرزو درغاهی.
11- The left could be poised to take power in Colombia for the first time
Published: June 5, 2022
12- Live Updates: Colombia Panel Will Issue Report on Decades-Long Civil War
13 https://www.telesurtv.net/news/colombia-asesinan-lider-social-20220702-0017.html
14- How the Left Is Building Peace in ColombiaMariela Kohon
15- كولومبیا: بیترو یحقق انتصارًا تاریخیاً – اڵان لنكافح من أجل الاشتراكیه‌!
غابرییل جالیانو.
16-https://aawsat.com/home/article/3722486/%D8%BA%D9%88%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%81%D9%88-%D8%A8%D9%8A%D8%AA%D8%B1%D9%88-%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D9%86%D8%B6%D9%85-%D8%A5%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%B9%D8%B3%D9%83%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%B3%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%8A%D9%86%D9%8A
17- Colombia‌s left turn
ASH NARAIN ROY | New Delhi | June 28, 2022
18-
Colombian elections go to second round amid coup threats and false promises of change
Tomas Castanheira
19- النسا‌و فی صلب حمله‌ الدوره‌ الپانیه‌ للانتخابات الرئاسیه‌ فی كولومبیاhttps://www.swissinfo.ch/ara/%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B3%D8%A7%D8%A1-%D9%81%D9%8A-%D8%B5%D9%84%D8%A8-%D8%AD%D9%85%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7/47653946
20-https://www.telesurtv.net/bloggers/Colombia-Eleccion-intervenida-por-el-cartel-mediatico-empresarial-20220612-0001.html
21-
Can Colombia‌s left survive the persistent logic of armed conflict?
Ben Gilvar-Parke
https://www.greenleft.org.au/content/can-colombias-left-survive-persistent-logic-armed-conflict

22-https://redflag.org.au/article/colombia-elects-first-leftist-president-rejecting-traditional-politicians
23-https://www.telesurtv.net/bloggers/Colombia.-Entre-la-alegria-de-la-victoria-y-el-enorme-desafio-de-un-devenir-dificil-pero-no-imposible-20220620-0003.html
24- Colombia‌s left turn
ASH NARAIN ROY | New Delhi | June 28, 2022
25- خریگه‌ الفرز السیاسی الجدید فی أمیركا اللاتینیه‌… بانتڤار انتخابات البرازیل
https://aawsat.com/home/article/3722481/%D8%AE%D8%B1%D9%8A%D8%B7%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%B1%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%AF%D9%8A%D8%AF-%D9%81%D9%8A-%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%8A%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D8%A8%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%B8%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B1%D8%A7%D8%B2%D9%8A%D9%84




میتاگێڕانه‌وه‌ له‌ نێوان پچڕانی حیكایه‌ت و به‌ش بوونی بنووسدا… لێكۆڵینه‌وه‌: عه‌لی شێخ عومه‌ر

زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی “ئارام كاكه‌ی فه‌لاح” له‌ ڕووی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و كه‌سایه‌تی و ڕۆچوونه‌ نێو ڕووداو، خستنه‌ڕووی گۆشه‌نیگا، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاكه‌ره‌وانه‌یان هه‌یه‌ به‌ جۆرێك، تێڕوانین و دروستكردنی پرسیاری خوێنه‌ر له‌نێو بۆشاییه‌كانی ده‌قدا، ناتوانێ به‌ ئاسانی وه‌ڵامی ده‌سكه‌وێت، لێزانه‌ له‌ به‌كارهێنانی ته‌كنیك و گه‌مه‌كانی، ده‌زانێ چۆن پاشه‌قول له‌ خوێنه‌ر ده‌دات، جۆرێك له‌ ئاڵۆزیی به‌له‌زه‌ت ده‌ستبه‌رده‌كات، نووسه‌ر له‌نێو ده‌قدا ، مه‌راقی داگه‌ڕان و نیشته‌جێبوونی خوێنه‌ر ده‌كاته‌ تێزی خولیاو ڕێساكانی په‌یوه‌ندیكردن، لێره‌وه‌ش ده‌ق ده‌چێته‌ نێو ئه‌زموونی خوێنه‌ره‌وه‌، له‌نێوان ده‌ق و خوێنه‌ردا پردێ دروست ده‌كات، له‌ ڕیچكه‌ی ده‌قه‌وه‌، له‌ سێ كووچكه‌ی نووسه‌رو ده‌ق و خوێنه‌ردا، چه‌مكی واتا ده‌به‌خشێت به‌ خوێنه‌ر، له‌گه‌ڵ پێدراوه‌كانی ده‌قدا، چیرۆكی “گوڵه‌كانی دۆزه‌خ”1 هارمۆنییه‌تی گێڕانه‌وه‌، خۆی له‌ قه‌ره‌ی میتاگێڕانه‌وه‌دا ده‌بینێ، واتا خه‌سڵه‌تی خۆگێڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی چێرۆكێ ده‌ره‌كی بگێڕێته‌وه‌، مژووڵی ئه‌و چیرۆكه‌ ده‌بێت، كه‌ نووسه‌ر ده‌ینووسێته‌وه‌، خودی گێڕانه‌وه‌ خۆی ده‌بێته‌ بابه‌تی چیرۆك، هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه‌، چیرۆكه‌كه‌ی له‌ چه‌ند وورده‌ حیكایه‌تی به‌شبه‌ش كردووه‌، ته‌كنیكی پچڕاندن، ته‌واونه‌كردنی به‌شه‌كانی به‌ كراوه‌یی وا ڕِێكخستووه‌، كه‌ كۆی ئه‌و پارچه‌ حیكایه‌تانه‌، له‌ چه‌مكی ریزكردن دا، ده‌بنه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتر، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا، كرۆنۆلۆژی ڕووداوه‌كان، له‌ كڕۆنۆلۆژی گێڕانه‌وه‌ جیاده‌كاته‌وه‌، به‌ ته‌كنیك جارێكی ترجومگه‌كانی گرێچن داده‌ڕێژێته‌وه‌، نه‌خشه‌ی ڕێكخستنی كێشه‌ی به‌شه‌كانی چیرۆكه‌كه‌ی ته‌واو چاره‌سه‌رده‌كات،”گوڵه‌كانی دۆزه‌خ” وه‌ك ناونیشان، سامپڵێكی بچووكه‌، خه‌سڵه‌ته‌ شاراوه‌كانی دنیای چیرۆكه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌، له‌ ڕووی ماناوه‌ له‌ دوو دنیایی دژوازدا كۆبوونه‌ته‌وه‌، دۆزه‌خ وه‌ك شوێنی سزا، جێگای ئه‌نتاگۆنیسته‌، له‌ته‌ك دنیای سروشت و لێبوردن و گیانی خۆبه‌خشین و به‌رائه‌ت دا پارادۆكسێ ئه‌نجامده‌دات ، كه‌ نه‌ ئاماژه‌ی لێبوردن، نه‌ سروشت، نه‌ سینبولی خۆشه‌ویستی تێدایه‌، ده‌كرێ سینبولی خۆشه‌ویستی له‌ گوڵ دا خۆی نمایشبكات، له‌ ڕێگای گێڕانه‌وه‌ دا، نووسه‌ر به‌ ڕاناوی كه‌سی یه‌كه‌می تاك، وه‌ك نێڕه‌رێك داوای ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌س پرسیاری ئه‌و كۆدو په‌یامه‌ی لێنه‌كات، كه‌ به‌ پێدراوه‌كانی ده‌قه‌وه‌، خوشك و براكانی و ئێمه‌ی وه‌رگریش له‌ ناوكۆی ده‌قدا به‌ یه‌كده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ نووسه‌ر، باوڵی پڕ له‌ نامه‌، سندوقی پچڕپچڕاوه‌كانی به‌سه‌رهات، ده‌كاته‌ خوازه‌یه‌ك، نهێنییه‌ سه‌یره‌كانی نووسین و پێكهاته‌كانی ده‌قی پێ ده‌چوێنێ، به‌ مانایه‌كی تر، باوڵ و سندوق وه‌ك كۆگایه‌ك، به‌ هه‌مان ئه‌و ئه‌ركه‌ هه‌ڵده‌ستێ، كه‌ كۆگای ده‌ق پێكهاته‌كانی هه‌ڵده‌گرێ، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا، ده‌ق خوێنه‌ر به‌ یه‌كده‌گه‌یه‌نێ، ئاشكرا نه‌كردنی پێكهاته‌كانی كۆگای ده‌ق، وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسه‌ره‌ له‌ پرسیاره‌كانی خوێنه‌ر، هێشتنه‌وه‌ی به‌ نه‌زانراوی، ده‌رگا بۆ ده‌ق واڵا ده‌كات، كه‌ به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ستێ، نووسه‌ر له‌ گه‌یاندنی مه‌بست دا كۆد به‌كارده‌هێنێ، زیره‌كانه‌ جێی پێده‌گرێ، له‌ پێشتر گووتمان، گه‌ر گوڵ ئاماژه‌ی ئه‌وینداری بێ، پاڵنه‌رێك بێ له‌ كۆشكی ده‌قدا خوێنه‌رو نووسه‌ر كۆبكاته‌وه‌، له‌ باخچه‌ی هه‌ستكردنه‌وه‌ خوێنه‌ر ده‌كرێ بۆن و به‌رامی بۆشاییه‌كانی ده‌ق واڵابكات، له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كرداری داهێنان و نووسینی ئه‌ده‌ب، پابه‌ندی خوێندنه‌وه‌یه‌، ئه‌م كرده‌یه‌ش پێویستی به‌ مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی هه‌یه‌، بگێڕه‌ره‌وه‌ چوار مانگی داناوه‌، تا له‌نێو كرداری خوێندنه‌وه‌دا هه‌موویان كۆبكاته‌وه‌، له‌ ده‌قدا نیشته‌جێانبكات، هه‌ڵبه‌ت به‌بێ بوونی خوێندنه‌وه‌، نه‌ ئه‌مانی وه‌رگر، نه‌ ده‌ق ده‌توانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ، نه‌ نووسه‌ریش كاره‌كه‌ی بنیاد ده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كرده‌ی خوێندنه‌وه‌ دا، خۆینه‌ر ببێته‌ سه‌نتر ،خوێنه‌ر ده‌ق ده‌هێنێته‌ ناو ئه‌زموونی خۆیه‌وه‌، ده‌یكاته‌ ئه‌زموونێ تایبه‌ت بۆنی خۆی لێوه‌ بێ، به‌مه‌ش له‌نێو ئه‌زموون و تێڕوانیینه‌ جیاوازه‌كاندا، تێڕوانینی ئه‌و بۆشییانه‌ی دێته‌ ئاراوه‌، كه‌ له‌ چیرۆكه‌كه‌ دا بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، به‌ ژووری تایبه‌ت به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌، به‌ شێوازی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، له‌ نایه‌كسانی تێگه‌یشتندا، له‌ ژووره‌ جیاوازه‌كاندا، گفتوگۆی واتاكه‌ی ده‌كه‌ن، خودی جیاواز، واتای جیاواز، دروستده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌م وه‌رگرانه‌، واتا دروست نابێ، له‌ته‌ك گووتاری چێرۆكدا ئاوێته‌بوون نه‌بێ قایل بوون ده‌ستبه‌رنابێ، گه‌ر هه‌ر ژوورێ دیزان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموونی وه‌رگرێكی هه‌ڵگرتبێ، دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان، بۆ نووسه‌ر ئاسان نییه‌، ڕێكخستن و كولاجكردنی ئه‌م حیكایاتانه‌، توانه‌وه‌ تێیدا، به‌ سیازده‌ مانگ بووه‌ته‌ ده‌قێ كه‌ ده‌توانێ ئێمه‌ له‌ ده‌وری ڕۆڵی نهێنی وشه‌و سیحری خه‌یاڵدا كۆبكاته‌وه‌، بگێڕه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ زمانی نووسه‌ره‌وه‌ شێوازی نووسینی چیرۆكه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، پارچه‌كانی حیكایه‌ت، ڕووداو و كوته‌ نووسین، له‌ لایه‌ن دانه‌ره‌وه‌ پێ ڕاسپێڕاوه‌، له‌ ماوه‌ی سیانزه‌ مانگدا ڕێكخستووه‌، ئه‌گه‌ربینی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ، وه‌ك خوێنه‌رێ په‌نهانی له‌گه‌ڵ دانه‌ردا به‌شدار بێ، یان ده‌كرێ “ئارام كاكه‌ی فه‌لاح” ڕۆڵی خوێنه‌ری په‌نهانی، یان خه‌یاڵی، بۆ خۆی ئه‌فراندبێ، پاشه‌قول له‌ ئێمه‌ی وه‌رگربدات، وه‌ك دانه‌رو بنووسی چیرۆك به‌ ناوی “گوڵه‌باخ”ی باوكه‌وه‌ ڕۆڵی خوێنه‌ری په‌نهانی به‌خشیبێ به‌خۆی، تا به‌ ته‌واوی له‌نێو گۆڕانكارییه‌كانی نێو ده‌ق دا گه‌مه‌ی خۆی بكات، خوێنه‌ری په‌نهان، پردی به‌یه‌كگه‌یشتنی نووسه‌رو وه‌رگره‌، بوونی ڕاسته‌قینه‌ی نییه‌، ته‌نیا له‌ ناوه‌وه‌دا ڕێنمایی ئاراسته‌كانی ناو ده‌ق ده‌كات، به‌ كرده‌ی گێڕانه‌وه‌، وشه‌ به‌ وشه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك داناوه‌، خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ له‌نێو بنیادی چیرۆكدا تێدا ده‌ژی، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م خوێنه‌ره‌، به‌ جیاوازی وه‌رگره‌وه‌ دیاریكراوه‌، بۆ نموونه‌ ئێمه‌ نازانین وه‌رگره‌كان كه‌ له‌چیرۆكه‌كه‌ دا به‌خوشك و براكانی ناویان ده‌هێنێ، ته‌منیان، ئاستی ڕۆشنبیریان چه‌نده‌، بووناگه‌رین، چه‌پره‌ون یان شتی دیكه‌ن ، دانه‌ر به‌ چه‌مكی خوێنه‌ری په‌نهان، به‌ ده‌مامكێ، ڕاسپارده‌ی سیانزه‌ مانگ خۆی له‌ پرسیاری ئه‌و كۆبوونه‌یه‌ قووتارده‌كات، كه‌ ژیان له‌ نووسینی چیرۆك جیاده‌كاته‌وه‌، له‌ ئێستای گێڕانه‌وه‌دا بووته‌ هه‌ڵبژارده‌ و چوونه‌ ژووره‌وه‌ی دنیای ده‌ق و چیرۆك، پێچه‌وانه‌ی چیرۆك، ژیان لادان نییه‌ له‌ نه‌رێته‌ باوه‌كان، ئه‌زموونه‌ نوێیه‌كانی ده‌ق، شێوازه‌كانی ده‌ربڕین ولایه‌نه‌كانی ئیستێتیكا، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ چه‌ندین لێكدانه‌وه‌دا خۆی تازه‌ ده‌كاته‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی ژیان، ده‌ق یان چیرۆك به‌ خوێندنه‌وه‌ی وه‌رگره‌ جیاوازه‌كان، له‌ سه‌رده‌می جیاوازدا، نه‌مری و مانه‌وه‌ بۆ ده‌ق مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێ ده‌قی نووسراو نه‌خوێندرێته‌وه‌، ماناكانی ژیانی لێده‌سێنرێ، په‌راوێز ده‌خرێ، له‌ یادده‌كرێ، لكاندنی ژیان به‌ نووسینی چیرۆكێكه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ كه‌ بخوێنرێته‌وه‌، ژیان ده‌روا، وه‌لێ چیرۆك ده‌مێنێ و ناروات، “گوڵه‌باخ”ی باوك و دانه‌ری چیرۆك، كاتێ كۆمه‌ڵێ نووسینی په‌رت و بڵاوی جێهێشتووه‌، خۆی له‌ بگێڕه‌ره‌وه‌، یان له‌ خوێنه‌ری په‌نهان جیاده‌كاته‌وه‌، سیانزه‌ مانگی له‌نێو نووسینه‌كانی دا بۆ دیاریكراوه‌، تا نووسینه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ ڕێكبخرێن و ئاماده‌ بكرێن، گه‌ر چیی داكۆكیكردن له‌ مانه‌وه‌ی ده‌ق، ته‌نیا به‌ مانه‌وه‌ی نووسین خوێندنه‌وه‌وه‌ په‌یوه‌ستكراوه‌، وه‌لێ ئامرازه‌كانی گه‌یاندن، له‌ نێره‌ره‌وه‌ بۆ بۆنێردراو، گه‌ر ناپاكی له‌ ته‌ك ته‌ندروستی دانه‌ردا بكات، به‌پێی پێدراوه‌كانی ده‌قی به‌رده‌ست، له‌م دوو سێ ساڵه‌ی دوایی ته‌مه‌ندا، پیری بووه‌ته‌ ڕێگری نووسین و ئاخافتن، به‌چاو نه‌بێ ناتوانێ په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، سۆمای چاو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌روونه‌، ئاوێنه‌یه‌كه‌، بریقه‌ی هه‌ستی نووسه‌ر تێدا یه‌قده‌داته‌وه‌، تیانووسی زمانێكه‌ ده‌ق ئاسا وشه‌كانی دڵی تێدا ده‌خوێندرێته‌وه‌، داوی لێبوردن و ماڵئاوای له‌ خوێنه‌ره‌كانی ده‌كات، ده‌ڵێت ” به‌ مه‌رگی خۆم ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م”چیرۆك، له‌و كاته‌دا وه‌ك نووسه‌ر، په‌یوه‌ندی خۆی له‌ ده‌قه‌وه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ خوێنه‌ر، ده‌یه‌وێت له‌نێو بۆشاییه‌كانی ده‌قدا مانا هه‌ڵكڕێنن، قسه‌ له‌ته‌ك واتادا بكه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌، ده‌نگ و ژێده‌ر نامێنن، ته‌نیا ده‌قه‌ به‌ ئازادی، له‌ فره‌ده‌نگی دا ڕۆڵ ده‌گێڕێ، تاك ده‌نگی نووسه‌ر له‌نێو ده‌چێت و ده‌مرێ، مه‌رگی نووسه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، چیتر به‌ر پرسیش نابێ، چه‌ند ده‌ق زیندوو بێ، ئه‌ونده‌ نووسه‌ر ده‌مرێ، خوێنه‌ر به‌ كۆبوونه‌وه‌ په‌یوه‌ستده‌كات، له‌ ماڵی ده‌قدا شوێنی ده‌گرێ له‌نێو بۆشاییه‌كانی ده‌قدا وه‌ڵامه‌كانی خوێنه‌ری پێده‌به‌خشێت، له‌ ونبوون دووریانده‌خاته‌وه‌، “ئارام كاكه‌ی فه‌لاح” وه‌ك نووسه‌رێكی كارامه‌، له‌ تیۆری سێ كوچكه‌دا، په‌یوه‌ندی نووسه‌ر، ده‌ق و خوێنه‌ری تێهه‌ڵكێشی په‌یوه‌ندییه‌كی خێزانی ده‌كات، له‌ میتاگێڕانه‌وه‌یه‌كدا، به‌ پڕاكتیكێ له‌ چوارچێوه‌ی ژیانی خێزانێكدا، وه‌زیفه‌كانی له‌ نێو ده‌قدا پۆلینكردووه‌، نووسه‌ر له‌ “گوڵه‌باخ”ی باوكدا ڕۆڵ ده‌گێڕێ، له‌ پشت ده‌قه‌وه‌، له‌ ژێر سێبه‌ری خوێنه‌ری په‌نهان دا، خۆی به‌ یه‌كێك له‌ براو خوشكه‌كان پێناسه‌ده‌كات، كه‌ سیانزه‌ ساڵ، له‌وانی دیكه‌ گه‌وره‌تره‌، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا، به‌ ڕاسپارده‌ی “گوڵه‌باخ”ی باوكیان له‌ ماڵی ده‌قدا وه‌ك خوێنه‌رێ خوشك و براكانی كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ دیوێكدا له‌ داڕشتنی چیرۆكی سه‌ركه‌وتوودا، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی وه‌رگر و خوشك و براكان خۆی تێدا نابینێ، كه‌ وه‌ك خێزانێك نه‌ دایكیان هه‌یه‌، نه‌ خزم و كه‌س، ته‌نیا نووسه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌ دیاره‌ كه‌ باوكه‌ “گوڵه‌باخ”ه‌، هه‌میشه‌ له‌ ڕیچكه‌ی ئاشكرابوونی ده‌ستنووسه‌كانه‌وه‌، وه‌رگر به‌ به‌رده‌وامی واتای نوێ له‌ په‌یوه‌ندی خێزانی نێوان نووسه‌رو خوێنه‌رو ده‌ق، باوك و خوشك و براو ماڵدا دروستده‌كات، به‌ پێی ئه‌و نه‌رێته‌ باوانه‌ خێزان و زانست، نابێ بێ دایك هاتبنه‌ دنیاوه‌، له‌ نه‌بوونی دایكدا ئاسۆی پێشبینیان ده‌گۆڕێ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش نووسه‌ر واتای نوێ بۆ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی فه‌راهه‌مده‌كات، به‌دیوێكی دیكه‌دا، نووسه‌ری داهێنه‌ر نه‌به‌ستراوه‌ به‌ پاشخانی داهێنانێكی تر، كه‌ له‌ دایك و نیشتیماندا خۆی ده‌نوێنێ، باكڕاوندی نووسه‌ر، هه‌موو جیهانه‌، نه‌ك به‌شێكی، له‌ هه‌مان كاتدا، خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ كاتێ جێنشینی ده‌قێك ده‌بێ، ناپرسێ ئه‌م ده‌قه‌ له‌ چ شوێنێكه‌وه‌ هاتووه‌، به‌ جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زو زمانه‌وه‌، له‌ هه‌ر شوێنێكدا بێ، ده‌ق مۆڵگه‌ی گشتی خوێنه‌ره‌، نه‌ وه‌رگر، نه‌ نووسه‌ر، له‌ نه‌خشه‌ی دنیای ده‌قدا بێ سنوورن، له‌ ماڵی ده‌قدا نه‌بێ هیچ په‌یوه‌ستێكی خێزانی وه‌ك ڕێسای بایولۆژی خوشك و برای وه‌رگر به‌ باوكی نووسه‌ره‌وه‌ گرێنادات، ئه‌وه‌ هزرو پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌، سه‌رجه‌م وه‌رگره‌كان كۆده‌كاته‌وه‌، ده‌یانكاته‌ خوشك و برای یه‌كتر، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ خوێندنه‌وه‌ دروستیده‌كات، زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ په‌یوه‌ندی خێزانی ته‌قلیدی و په‌یوه‌ندی خوین و بایۆلۆژی ده‌ستبه‌ریده‌كات، له‌ شوێنێكی دیكه‌دا، نووسه‌ر له‌نێو یه‌كگرتنی ده‌قه‌كه‌دا، له‌ دوالیزمه‌ی دوو تیڕوانینی هاودژدا، خوێنه‌ر له‌ دوانه‌ی فڕێدان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌، فڕێدان، فڕێدانی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌، كه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی بایۆلۆژییه‌وه‌ په‌یوه‌ستن، به‌ باوك و دایكیانه‌وه‌، به‌ هۆكاری جیاواز خراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی دنیای نیشته‌جێبونی ده‌ق و كه‌ڵچه‌ری ڕۆشنبیری، نه‌ له‌ میژوو نه‌ له‌ شارستانیدا شوێنیان نییه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا، بگێڕه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت من ده‌ ساڵان بووم، “گوڵه‌باخ” وه‌ك باوكێ بۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌، چۆن هه‌موویانی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌ تا مه‌رگی خۆی قسه‌نه‌كه‌ین، چونكه‌ جگه‌ له‌ چه‌مكی تێكست خوازی، تازه‌ هیچ خێزانێ نایه‌نگرێته‌ خۆی، له‌ فڕێداندا چاوپۆشی له‌ تاوانی گه‌وجاندن ناكرێ، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌ستخۆشی له‌ “گوڵه‌باخ”ی باوكمان ده‌كرێ، سیانزه‌ منداڵی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌، سیانزه‌ كه‌س له‌ ئاوێته‌بوونی نێو ده‌قدا، به‌ سیانزه‌ جۆر به‌سه‌رهاته‌كان ده‌گێڕنه‌وه‌، به‌ مه‌ودایكی ئێستێتیكی و شیكردنه‌وه‌، ئاسۆی پێشبینی ده‌گۆڕن، كه‌ هه‌ڵگری تێڕوانینێكی نوێ بێ لادان بێ له‌ شێوازه‌ باوه‌كانی پێش خۆی، له‌ تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندی خێزانی و پرسیاری نوێ ده‌ورژێنێ، جیاوازی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌زو ئاستی ڕۆشنبیری ده‌بێته‌ هۆی جیاوازی خوێندنه‌وه‌و ئاسۆی پێشبینی ئه‌وانه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌یان نه‌كرده‌ پیشه‌، له‌ تاریكیدا هاتنه‌ دنیاوه‌، قه‌د له‌ ڕۆشنیدا، به‌ خوێندنه‌وه‌ جێگای نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ ناگرنه‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ خوشك و برای یه‌كترنین، به‌ڵام له‌ گرێ كوێره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌قدا، باوكه‌ “گوڵه‌باغ” به‌ مه‌رگی نووسه‌ر، له‌نێو ماڵی ده‌قدا زیندوویان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چیی ده‌ق به‌ سیانزه‌ مانگ ڕێكخراوه‌، بگێڕه‌ره‌وه‌ سیانزه‌ ساڵ له‌ خوشك و براكانی گه‌وره‌تره‌، دانه‌ریش سیانزه‌ منداڵی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌، به‌ ده‌قی ناساندوون، ئه‌م ژماره‌ سیانزه‌یه‌، له‌ سه‌رجه‌م بارودۆخه‌كاندا په‌یوه‌ندی به‌ نووسه‌ر، ده‌ق و خوێنه‌روه‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌یه‌كی زه‌قه‌ به‌وه‌ی كرده‌ی خۆشه‌ویستی و خوێندن و ڕۆشنبیری، له‌م ناوچه‌یه‌دا، له‌ ململانییه‌كدا، شووم و نه‌هامه‌تیی و نامۆبوون ده‌سه‌به‌رده‌كات، نامۆبوونی خه‌ونی نووسه‌رێك له‌ دۆزه‌خی داكه‌وتێكدا، درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌دات، كه‌ خۆی تێیدا هه‌م برینه‌، هه‌م چاره‌سه‌ر، چۆن برین ئه‌و كاته‌ ده‌رده‌كه‌وێت پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێ، میتاگێڕانه‌وه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌رێ، كاتێ ده‌رده‌كه‌وێت، نووسه‌ر قسه‌ له‌ته‌ك خوێنه‌ركانی دا ده‌كات، چیی كردوه‌ چیی ده‌كات، چۆن نووسه‌ر خوی له‌ گێڕاوه‌ی چیرۆك جیاده‌كاته‌وه‌، له‌ ڕێگای چیرۆك له‌نێو چیرۆكدا، كه‌ لێره‌دا به‌ دوو حیكایه‌ت ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، له‌ گێڕانه‌وه‌دا سوود له‌ ده‌قئاوێزان و پێكهاته‌ی ئه‌فسانه‌یی ده‌بینێ، به‌سه‌رهاتی خۆی به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌واته‌ دوو بگێڕه‌ره‌وه‌مان هه‌یه‌، یه‌كیان ڕاسته‌قینه‌یه‌، خودی نووسه‌ره‌، ئه‌وی تریش خه‌یاڵییه‌ پێشتر به‌ خوێنه‌ری په‌نهان ئاماژه‌مان بۆ كردوه‌، یه‌كیان بگێڕه‌ره‌وه‌ی ده‌ركیه‌، ئه‌ویتریان ناوه‌كییه‌، حیكایه‌تی دووه‌م پێش ده‌خات، له‌ پاشدا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا ده‌یبه‌ستێ به‌ حیكایه‌تی یه‌كه‌مه‌وه‌، له‌ حیكایه‌تی دووه‌مه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو نووسراوه‌كانی “گوڵه‌باخ”ه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌، له‌ گه‌مه‌یه‌كدا وه‌ك دانه‌ر و باوكی ده‌ق، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی “گوڵه‌باخ” له‌ دیتگایه‌كدا، ئه‌رك و خسڵه‌ت ده‌دات به‌ گوڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌دا ڕه‌نگڕێژییان ده‌كات، هه‌ر جۆره‌ گوڵێك كۆدی جورێكه‌ له‌ ده‌ق، یان له‌ تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق، هه‌ر جۆره‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ده‌ق، خوێنه‌ر به‌ جۆرێ گوڵ كه‌لێنه‌كانی نێو ده‌ق پڕده‌كاته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ خه‌یاڵكردن و چوونه‌ نێو جیهانه‌كه‌ی، به‌ ڕوانینی گه‌ڕۆك ئاماژه‌ به‌ چه‌ند لایه‌نێكی بابه‌ته‌كه‌مان ده‌دات، بۆ نموونه‌ به‌ بارگاویكردنی خه‌سڵه‌تی جیاواز به‌جێگیربوون له‌نێو كۆشكی ده‌قدا، ناوو خه‌سڵه‌ت و كارو پیشه‌ی هه‌شت جۆر گوڵی هێناوه‌، به‌ ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ق و گوڵانه‌، “گوڵه‌باخ” دوڵه‌مه‌ند ده‌بێ، ئه‌م كۆشكه‌ دروستده‌كات، سه‌رجه‌م گوڵه‌كانی تێدا به‌خێوكردووه‌، له‌ دیتگای یه‌كه‌م دا ئاماژه‌ به‌ ڕیزبه‌ندی، ناوی هه‌شت جۆر گوڵ دێنێ، ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگای گوڵه‌وه‌ حه‌قیقه‌تێ له‌سه‌ر جۆره‌كانی ده‌ق و كرده‌ی خوێندنه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ ڕیزبه‌ندی حه‌وت جۆر له‌و زینده‌وه‌رانه‌ی، كه‌ له‌ ده‌وروخولی گوڵ ده‌فڕن و ده‌سوڕێنه‌وه‌، گرێیه‌ك ئاشكراده‌كات، نووسه‌ر ده‌زانێت چه‌مكی هه‌ر گوڵێك، ده‌قێك، خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا گرێیه‌كی ده‌ره‌كی دێته‌ سه‌ر ڕێگای، كاریگه‌ریه‌ك زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌و زینده‌وه‌رانه‌وه‌ گرێدراوه‌، ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، وه‌ك “په‌پووله‌، هه‌نگ، خاڵخاڵۆكه‌، شه‌وگه‌رد، زیكزیكه‌، قومری و بولبول”، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌، خوێنه‌ر ئاسا هه‌ر یه‌كیان به‌ جۆرێك جێنشینی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ ئه‌بن، یان نابن، به‌ ده‌ق و خوێنه‌ر بارگاویكراوه‌، ناتوانن نهێنی بوونی خۆیان به‌یه‌ك جۆر بدۆزنه‌وه‌، “گوڵه‌باخ” له‌سه‌ر هێڵێكی دیاریكراو، به‌ هاوبینییه‌كی جیاواز، به‌ سه‌پاندنی ناوی گوڵه‌كان به‌ “گوڵه‌كانی دۆزه‌خ” چه‌مكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌ق ئه‌و به‌هه‌شته‌ نییه‌ نووسه‌ر سه‌رجه‌م خوێنه‌ره‌كان تێیدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌لكێنێ، ئاسۆی چاوه‌ڕوانی، تێڕوانینی ئێمه‌و خوێنه‌ریش له‌ بۆشاییه‌كانی ده‌قدا ده‌گۆڕێت، گوڵه‌كانی دۆزه‌خ، گوڵی ئه‌و ده‌قانه‌ن ناخوێندرێته‌وه‌، ئه‌و ئاشقانه‌ن كه‌ دڵخوازه‌كانیان نه‌ ده‌یان خوێنێته‌وه‌، نه‌ ده‌یانبینێ، كێ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات گوڵ له‌ دۆزه‌خدا هه‌بێ، جگه‌ له‌ په‌راوێزخستنی سیحری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كور به‌ كچه‌وه‌ ده‌به‌ستێ، ده‌ق به‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ گرێده‌دات، بۆ نزیك خستنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانی، به‌ ئه‌فسانه‌ تراژیدیا حیكایه‌تی كوڕێكی نه‌ناس بۆ خوشك و براكانی ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌ ناوبراو له‌ داخ ئه‌وه‌ی له‌ بێئاگاییدا پێی به‌ كرمێك دا ناوه‌، دوای ئه‌وه‌ی خۆی ده‌كوژێت، پاش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر پردی “چینڤه‌نت” خۆی ده‌بینێت، ئه‌م پرده‌ له‌ ئاینی زه‌رده‌شتیدا باسكراوه‌، ده‌قئاوێزانی له‌ته‌ك پردی سیراتی ئیسلامیدا دروستكردووه‌، هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌تن، به‌ په‌ڕینه‌وه‌ به‌سه‌ریدا ده‌تگه‌یه‌نێته‌ به‌هه‌شت، ئه‌م بێجگه‌ له‌ عه‌شقێكی ناكام، هه‌ست ناكات هیچ تاوانێكی كردبێت، به‌ڵام پرده‌كه‌ تا دێ ته‌سكتر ده‌بێت، ئه‌م هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ڕێڕۆیشتن، پرده‌كه‌ وه‌ك گوێزانێكی لێدێ، قاچوقولی قاش قاش ده‌بێ، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت بكاته‌وه‌، تاسه‌یه‌ك دیباته‌وه‌، به‌ قسه‌ی خۆی ته‌نیا له‌به‌ر مردنی كرمێك له‌ دنیادا خۆی كووشتووه‌، ئه‌م پرده‌ چۆن واته‌سك بووه‌، له‌ تووره‌ بوونێكدا ده‌زانێ وه‌ك تاوانبار هه‌ژماركراوه‌، خوێنی بێتاوانی تنۆك تنۆك له‌ قاچی ده‌تكێ، به‌ڵام كاتێك له‌ لێكچواندنێكدا، به‌راوورد به‌ ڕۆژی مه‌حه‌شر، كه‌ ته‌نیا له‌ سزاو پاداشتدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌، دنیای پێش مردن، له‌ ژیاندا بیركردنه‌وه‌و كرده‌ی نووسینی ئه‌ده‌ب ده‌یگه‌یه‌نێته‌ هه‌مان نائومێدیی، كرده‌ی بیركردنه‌وه‌و نووسین له‌ ژیاندا وه‌ك ئه‌شق پاداشته‌كه‌ی خوێن لێهاتنه‌ له‌مه‌حشه‌ردا، گه‌یشتن به‌م بنبه‌سته‌، ئاوێته‌ی بوونی دوو دنیا، تێهه‌ڵكێشكردنی كردار له‌دنیا و ده‌رئه‌نجام له‌ پردی “چینڤه‌نت”، ڕه‌شبردنه‌وی ئومێد له‌ دنیا، بێهووده‌ی له‌و دنیا، نووسین له‌ شوێنێك، خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز له‌ شوێنێكی تر، واده‌كات له‌ دنیادا كرمێك بكاته‌ بیانووی سزادانی خۆی، پێشتر گوتمان حه‌وت جۆر زینده‌وه‌ر و هه‌شت جۆر گوڵ، گرێیه‌كی ده‌ره‌كی ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی باسمان نه‌كرد، گرێیه‌كی ناوه‌كییه‌، له‌ ڕیچكه‌ی په‌یوه‌ندی كرمێكه‌وه‌، له‌ ناوه‌وه‌ هاوسه‌نگی به‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌دات، چۆن نه‌بینینی یار، له‌ زه‌مینه‌ی عه‌شقدا، ده‌بێته‌ كرمێكی نه‌بینراو، له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ناو هه‌ناوی ده‌خوات، ناو قه‌دی گوڵ، ده‌ق، وشك ده‌كات، نووسه‌ر به‌بێ خۆشه‌ویستی و نووسین زیندگی ناكات، گوڵ ده‌ق ناگرێ، دیقی نه‌بینینی خۆشه‌ویست، بوو به‌ كرمێك، كاتێ ده‌ست ده‌شوا له‌ بینینی كچه‌كه‌، ئیتر مه‌راقی بینینی نامینێ، كرمه‌كه‌ ده‌كوژێت، له‌ بێئاگاییدا پێی لێده‌نێت، له‌ ڕاستیدا ئه‌و بێئاگاییه‌ دانپێنانێكه‌، ڕاساندنی له‌ته‌ك سروشتی په‌یوه‌ندی ئه‌ویندارییدا كردووه‌، به‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌وینداری خۆی له‌ خۆیدا هه‌وێنی له‌ بێائاگاییدا مووتووربه‌ده‌كات، دابڕان له‌ته‌ك ئاوه‌زدا فه‌راهه‌مده‌كات، له‌سه‌رێكی تره‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی پێ له‌ كرمه‌كه‌ بنێ، بیكوژێ، ئه‌و كرمه‌ له‌ كۆیاد دا هه‌مان ئه‌و كرمه‌یه‌ پێشتر له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌م بوون، هه‌م به‌هره‌ی نووسینی “گوڵه‌باخ”ی وشككردووه‌، كه‌واته‌ به‌ كوشتنی كرمه‌كه‌، تۆڵه‌ له‌ كوشتنی خۆی و مردنی به‌هره‌ی نووسین ده‌كاته‌وه‌، نه‌بینین، بێ ئه‌مه‌كی خۆشه‌ویست، كرمێكه‌، ناتوانێ به‌ كرده‌ی نووسین و ئه‌ده‌ب، تێڕوانینی ئه‌وی به‌رامبه‌ر بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ فاكته‌رێك، مه‌راقێك، به‌ خۆكوشتن سزای خۆیی ده‌دات، له‌سه‌ر پردی مه‌حشه‌ریش، له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ سزاوه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ ده‌رگای به‌هه‌شت، ئه‌م له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌هه‌شت وێڵی پرسیاری سزادانه‌كه‌یه‌تی، وه‌ڵامی ده‌ستناكه‌وێت، له‌به‌ر ده‌رگای به‌هه‌شت كاتی ئه‌و كچه‌ نابینێ، به‌ غیابی كچه‌كه‌ له‌ به‌هه‌شت، كرمه‌كه‌ دێته‌وه‌ یادی، دووباره‌ بیر له‌ سزادانی خۆی ده‌كاته‌وه‌، له‌ دنیا كرمێك بوو، لێره‌ش وه‌ڵامێكه‌، ده‌كرێ له‌ دۆزه‌خدا بیدۆزێته‌وه‌، گه‌ر له‌ دنیادا ئومێدێك هه‌بێ، به‌مردن یان به‌ خۆكوشتن، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بێئومێدی بده‌نه‌وه‌، ئه‌وا له‌و دنیا له‌ نه‌مرییدا ئه‌و ئومێده‌شت نامێنی، به‌و بێئومێدییه‌وه‌، به‌ناچاری له‌سه‌ر پردی “چینڤه‌نت” خۆی فڕێدایه‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشت، فریشته‌كان گرتیانه‌وه‌، له‌ بۆشاییه‌كدا مایه‌وه‌، نه‌یتوانی نه‌ له‌ دۆزه‌خ، نه‌ له‌ به‌هه‌شت، نه‌ له‌ دنیا، نه‌ له‌ مه‌حشه‌ر بگات به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، پرسیاری زۆر، هه‌ڵبژارده‌ی كه‌می بێوه‌ڵام، نه‌ له‌ ژیان، نه‌ له‌ نێو ده‌قدا، چیتر هه‌لی گۆڕانكاری تێدا نابینێ، حیكایه‌ته‌كه‌ ده‌پچڕێ، نه‌ به‌ مردنی نووسه‌ر، نه‌ به‌ ژیانه‌وه‌ی خوێنه‌ر، نه‌ له‌ بۆشایی ده‌قدا، له‌ نێوان به‌هه‌شتی خوێندنه‌وه‌ و دۆزه‌خی گێڕانه‌وه‌دا، ناتوانێ به‌رده‌وامی به‌ گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ت بدات، چه‌شماوه‌، دێته‌ حیكایه‌تی یه‌كه‌م، له‌ ڕووی بنیادو ڕووداوو بیرۆكه‌وه‌، به‌ ده‌قئاوێزان گرێبه‌ستێ له‌ته‌ك دووحیكایه‌تی ئه‌فسانه‌یدا ده‌كات، یه‌كه‌م ئه‌فسانه‌یه‌كی ده‌ركییه‌، كه‌ ئه‌فسانه‌ی سیزیفه‌، دووه‌م ناوه‌كییه‌، پینه‌كردنی ئه‌فسانه‌ی حیكایه‌تی دووه‌مه‌، له‌م پینه‌كردنه‌ دا تێگه‌یشتین ئه‌و كوڕه‌ نه‌ناسه‌ كێیه‌، جگه‌ له‌ خودی “گوڵه‌باغ” به‌و لاوه‌ كه‌سی تر نییه‌، كاتێ ئاشقی كچێكی دراوسییان ده‌بێ، ئه‌م كچه‌ له‌ به‌له‌كۆنێكدایه‌، ئه‌میش ئه‌كرۆپاته‌، خه‌ریكی جومناستیكه‌، له‌به‌ر گه‌یشتن به‌ په‌نجه‌ره‌ی كچكه‌، سه‌ری په‌تێك به‌ دارێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێ، سه‌ره‌كه‌ی تریش هه‌ڵده‌دات تا كچه‌ به‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ بیبه‌ستێ، به‌ڵام باوكی كچه‌ هه‌موو جارێ، به‌ قرتاندنی په‌ته‌كه‌، هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌م پووچده‌كات، ده‌یخاته‌ خواره‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌وتنێكدا، شوێنێكی ده‌شكێت، له‌ ده‌رئه‌نجامی باكراوندی ئه‌و شكستیه‌ زۆرانه‌، ئه‌م زیاتر هه‌وڵده‌دات ئه‌و ترادیسیونه‌ باوانه‌ی كۆمه‌ڵگا بشكینی، كه‌ بوونه‌ته‌ له‌مپه‌رێك ناهێڵێت له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری دا، ئه‌م به‌ كچه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، كاره‌ساتی كه‌وتنی ئه‌م لای كچه‌ و باوكی ده‌بێته‌ جێگای قاقا، سیزیف ئاسا كۆڵنادات، له‌ دوا هه‌وڵیدا، په‌تێ دروستده‌كات، به‌ چه‌قۆو مه‌قست نه‌قرتێت، له‌ به‌رامبه‌ردا باوكی كچه‌، هه‌رچی شتی تیژ هه‌یه‌، ده‌یبه‌ستێ به‌ په‌ته‌كه‌وه‌، كوڕ، له‌سه‌ری ده‌روات، خوێن له‌ژێر پێیه‌و فیچقه‌ ده‌كات، ده‌گاته‌ لای كچه‌، بنی پێی قاش قاش بووه‌، له‌سه‌ر واده‌ی گه‌یشتن، ده‌بێ ماچی كچه‌ بكات، له‌به‌ر ئه‌وی یه‌كه‌م جارییه‌تی ماچ ده‌كات، ده‌شڵه‌ژێت، ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، له‌ بێئاگاییدا، پێ له‌ كرمێك ده‌نێ، لێره‌وه‌ نووسه‌ری خه‌یاڵی، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كوڕی حیكایه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م، هه‌مان كه‌سن، له‌ دوو شوێنی جیاواز، دووچاری هه‌مان به‌سه‌رهات ده‌بن، له‌ حیكایه‌تی یه‌كه‌م دا، به‌ تاوانی خۆشه‌ویستی، له‌سه‌ر په‌ته‌كه‌یه‌، خوێنی لێ ده‌تكێ، پێده‌چێت خۆی نه‌یه‌وێت بگات به‌ مه‌به‌ست، ماچه‌كه‌ بكات، ده‌كه‌وێته‌ خوارێ، پێ له‌سه‌ر كرمێك ده‌نێ، ئه‌م هه‌ڵگه‌ران و بریار وه‌رگرتنه‌، ده‌رخه‌ی كۆمه‌ڵی لێكدانه‌وه‌ی ناوه‌خن له‌ ده‌روونی “گوڵه‌باغ”دا ئاشكراده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌م كچه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی كۆنه‌پارێز په‌روه‌رده‌ بووبێ، خه‌سڵه‌تی چینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرتبێ، دووچاری نامۆبوونی سێكسی بووبێ، ده‌ڵێت ماچت ده‌ده‌مێ، به‌ڵام پێی ناڵێت خۆشمده‌وێت، ئاماده‌یه‌ ماچی بداتێ، خۆشینه‌وێت، له‌بری ئه‌وه‌ی دڵی بۆی بسووتێ، به‌ قاقاوه‌ پێی پێده‌كه‌نێ، “گوڵه‌باغ” به‌ كرده‌ی خۆشه‌ویستی، نامۆبوونی سێكسی له‌بارده‌بات، كه‌چی كچه‌كه‌ به‌ نامۆبوونی سێكسی، قه‌ربووی خۆشه‌ویستی ده‌كات، له‌ باریده‌بات، ئه‌م هاودژی بوونه‌ی تێڕوانین، دوو ڕووی خوێندنه‌وه‌، له‌ هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یاندا، ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك سازده‌كات، له‌ گۆشه‌نیگایه‌كی نامرۆییه‌وه‌، پردی به‌یه‌كگه‌یشتن شیته‌ڵده‌كات، كور ده‌كاته‌ ڕاوچی، كچ ده‌بێته‌ نێچیر، هه‌ڵبه‌ت كه‌ پێیده‌گات، ده‌یباته‌وه‌، خه‌ڵاته‌كه‌ی گه‌یشتن نییه‌ به‌ كچه‌كه‌، به‌ڵكو كوشتنی هه‌وسێكه‌، مردنی كرمێكه‌، بردنه‌وه‌ی ماچێكه‌، ڕێساكانی ئه‌م یاریكردنه‌، نه‌ له‌ته‌ك هه‌ست و سۆزی ئاشقی ناكامدا، نه‌ له‌ته‌ك سروشتی خۆشه‌ویستیدا، یه‌كنایه‌ته‌وه‌، له‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌دا، له‌ته‌ك بنه‌ماكانی یه‌كسانی كوڕو كچدا پارادۆكسێ ئه‌نجامده‌دات، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، كچه‌ چاك ده‌زانی، له‌ ناوه‌وه‌ هه‌ست به‌و جیاوازی دابڕانه‌ده‌كات، بۆیه‌ خۆی ده‌شارێته‌وه‌، ناهێڵێت بیبینێ، ده‌كرێ له‌ ئاست ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شه‌رمه‌زار بێ، شایسته‌ی ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌سێ به‌و دڵسۆزییه‌وه‌ قوربانی بۆ بدات، یان له‌ بێده‌سه‌ڵاتیدا ڕاده‌ستی چاره‌نووسێك بووه‌، تراژیدیا به‌ كۆمیدیا، په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری به‌ سێكس، زام و برین به‌ خه‌ڵات یان به‌ ماچ تیمارده‌كات، ئه‌و پێكه‌نین و قاقایه‌، پێكه‌نینی گه‌مژه‌یه‌، نه‌ پردی سلك كه‌ ناقرتێت، نه‌ پردی “چینڤه‌نت”ی ئه‌فسانه‌یی، نه‌یتوانی ئه‌و نهێنییه‌ بشارێته‌وه‌، كه‌ ئه‌م یه‌كه‌م جاری بێ ئه‌زموونی ماچ ده‌كات، ده‌شڵه‌ژێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچكه‌ ده‌شێ یه‌كه‌م جاری نه‌بێ، ناشڵه‌ژێت، سیحری یه‌كه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنی تێدا به‌تاڵ ده‌بێ، ئاشقی ناكام گومان ده‌كات، ماچه‌كه‌ ناكات، له‌ بری ئه‌وه‌ی ماچ ئاشتی بكاته‌وه‌ زیاتر تووڕه‌ی ده‌كات، دووجار له‌ دوو پردی جیاوازدا، خۆی ده‌خاته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یخاته‌ خواره‌وه‌ ماچ نییه‌، جیاوازی و نایه‌كسانییه‌، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ماچ ڕه‌تكردنه‌وه‌و كه‌وتنی ئه‌و چینه‌یه‌، مرۆ ڤ له‌ خۆشه‌ویستیدا نابینێ، خوێندن له‌نێو ده‌قدا په‌رتده‌كات، ناوه‌ڕۆك له‌ واتادا به‌شبه‌ش ده‌كات، نووسه‌ر له‌ته‌ك نووسین و داهێناندا په‌كده‌خات، له‌ هه‌ر كه‌ناركه‌وتنی ئیلهامێكدا، تاوان و گومانێك هه‌یه‌، مۆتیڤی ئاشقێكی ناكامی له‌پشته‌ ، ئه‌و كه‌ بگات به‌و كچه‌، ئیتر نه‌ ئه‌و پشته‌، نه‌ ئه‌و مۆتیڤه‌ نامێنێ، ئه‌و هه‌موو ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ به‌ ماچێ قه‌ربوو ناكرێته‌وه‌، گه‌ر ئه‌مه‌ سووكایه‌تی نه‌بێ به‌ به‌هاكانی په‌یوه‌ندی گیانی ئه‌وینداری، ئه‌دی چییه‌، له‌ حیكایه‌تی دووه‌م دا، به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرمێ خۆی كووشتووه‌، له‌سه‌ر پردی “چینڤه‌نت”، كاتێ ده‌گاته‌ به‌ر ده‌رگای به‌هه‌شت، خۆی ده‌خاته‌ خواره‌وه‌، ئێستا له‌ ئاسماندایه‌، له‌ بر نه‌چوونی بۆ به‌هه‌شت، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دنیا و تۆوی گوڵه‌كانی دۆزه‌خ ده‌كات، ئه‌م كه‌ له‌ دۆزه‌خی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، ده‌بێ تۆی گوڵی دۆزه‌خ بێنێ، كاتێ “گوڵه‌باخ”ی باوك، ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه‌ دنیا، ده‌بینێ یاره‌كه‌ی له‌ به‌له‌كۆنه‌كه‌دا نه‌ماوه‌، سه‌فری كردووه‌ له‌ دنیاكه‌ی دیكه‌دا ده‌كاته‌ ده‌رگای به‌هه‌شت، له‌وێ دا هه‌ستده‌كات، چۆن منی ئاشق له‌ منی نووسه‌ر، نووسه‌ر له‌ ده‌ق، ده‌ق له‌ خوێنه‌ر، ئه‌شقی نێڕه‌ر له‌ سیحری بۆنێڕدراو جیاده‌بێته‌وه‌، كه‌ بنیادی ده‌ق له‌ گرێچن، پردی “چینڤه‌نت”ی ئه‌فسانه‌یی له‌ په‌تی دروستكراو، ده‌ترازێ، ئه‌م خۆی فرێ ده‌داته‌ خواره‌وه‌، نووسراوه‌كان زۆرن، پارچه‌ پارچه‌ن، ئیتر بۆی مونتاج ناكرێ، له‌ شوێنێكدا باسی ئه‌و سیانزه‌ مناڵه‌ ده‌كات، چۆن “گوڵه‌باخ” كردنی به‌ خوشك و برا، “گولباخ”، نه‌ له‌م دنیا، نه‌ له‌و دنیا، له‌ دوو پرد دا نه‌یتوانی برینه‌كانی ژێرپێی سارێژبكات، تا هه‌ردوو پێیان بڕی، حه‌زی ده‌كرد سه‌رجه‌م نووسینه‌كانی، مونتاج بكرێ، بگێڕه‌ره‌وه‌، له‌ دوای داگه‌ڕانی گشت لاپه‌ڕه‌كان، نه‌گه‌یشت به‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌، بۆ “گوڵه‌باخ” به‌ به‌هه‌شت ڕازی نه‌بوو، ئه‌م نووسینانه‌ی بۆ تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوو، بۆ په‌شیمان بوو، گه‌ره‌كی بوو بێته‌وه‌ بۆ دنیا، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی بۆ كچێ نه‌بینراو بوو، له‌به‌ر باراندا، فرمێسكی ئه‌م نابینێ، “ئه‌ی یار من تۆ نابینم، وه‌ك نه‌بینینی تۆ بۆ فرمێسكه‌كانم، من له‌به‌ر باراندا ده‌گریم، بۆیه‌ فرمێسكه‌كانم دیار نین، ئه‌ی تۆ بۆ دیار نیت”چیرۆك، شاردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌وینداری، كاره‌ساتی كه‌ناركه‌وتن و مردنی لێده‌بێته‌وه‌، “گوڵباخ” پێش ئه‌وه‌ی به‌ سروشتی بمرێ، ئه‌و له‌و ساته‌وه‌ خۆی كوشتووه‌، كه‌ كچه‌كه‌ له‌ به‌له‌كۆنه‌كه‌دا نابینێ، لێی ون ده‌بێت، له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی بووندا، ده‌یه‌وێت به‌ نووسین، باری ده‌روونی سووكبكات، ناڕێكی، پچڕپچڕبوون نووسینه‌كانی، ڕه‌نگدانه‌وی نه‌بینینی كچه‌كه‌یه‌، تیكه‌ڵبوونی فرمێسك و بارانه‌، غه‌ریبی و دیده‌نییه‌، گریانی پیاو خوێنه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی “گوڵه‌باخ”دا به‌رده‌وام به‌ شێوه‌ی جیاواز، له‌ ژیان و ده‌قدا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌ مه‌رگێكی ناسۆردا، له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا، هاوبه‌شی گرێیه‌كی بێ ئومێدن، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ ده‌ق، نه‌ كچه‌، به‌ گریان نه‌بێ ناتوانن دڵنیای بده‌نێ، له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به‌ كچه‌و نووسینی ده‌قی ئازارو شكست، باران و فرمێسك، له‌ فشارێكدا یه‌كیان گرتووه‌، له‌ته‌ك ڕۆحی هونه‌ریدا ناگونجێ، له‌ دواجاردا نه‌بینینی كچه‌ وه‌ك ڕۆح ده‌یكوژێت، كرمێك ده‌كاته‌ بیانووی خۆكووشتن، ده‌زانێت نووسینی چیرۆك، ده‌ق پارچه‌كانی به‌شی ئه‌وه‌ ناكات، كچه‌كه‌ ببینێته‌وه‌، ئایا دیارنه‌مانی كچه‌كه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، دووجار، له‌سه‌ر دوو پرد و دوو دنیای جیاوازدا، خۆی بكوژێت، ئایا ئه‌م كچه‌ خوێنی “گوڵه‌باخی” له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێ، یان كچه‌كه‌ی كردووه‌ته‌ بیانوویه‌ك تاخۆی به‌ دوای مردندا بگه‌ڕێ، كه‌ دوو مردن ده‌كاته‌ بژارده‌ی یه‌ك ئه‌شق، یان ئه‌شقێك ده‌بێته‌ پێشه‌نگی دوو مردن، ئه‌ده‌ب ده‌سته‌وه‌سانه‌، ناتوانێ هیچی بۆ بكات، ئیتر متمانه‌ی نه‌ به‌ نووسین، نه‌ به‌ ژیان نامێنێ، وه‌ك سزادانێك و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك، بۆ ئازاردانی كچه‌، هه‌ستكردنی به‌ گوناه‌، له‌ ئه‌فسانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه‌، مردنێكی ئه‌فسانه‌یی هه‌ڵده‌بژێرێت، ده‌بینین بۆ گرێی هه‌ر گۆڵی زینده‌ورێكی داناوه‌، كرمێكی نادیار له‌ ڕه‌گه‌وه‌ چۆن بووه‌ته‌ گرێیه‌ك، له‌ ناوه‌وه‌ ڕۆحی ده‌خوات، وه‌ك ده‌قه‌كانی به‌ مه‌رگی نووسه‌ر، چۆن به‌ ژیانه‌وه‌ی خوێنه‌ر، خۆی ده‌مرێت، له‌ گه‌ڕانێكدا لێكه‌وته‌كانی ئه‌وینداری ده‌هێڵێته‌وه‌، چۆن له‌ دابه‌ش بوونێكدا، گوڵ له‌ ڕه‌گ، دنیا له‌ قیامه‌ت، ژیان له‌ مردن، به‌هه‌شت له‌ دۆزه‌خ، دانه‌ر له‌ خوێنه‌ری خه‌یاڵی، گێڕانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له‌ گێڕانه‌وه‌ی ناوه‌كی، خێزانی ده‌ق له‌خێزانی ته‌قلیدی جیاده‌كاته‌وه‌.

نه‌ورۆزی 2022

ژیده‌ره‌كان
1 ـ ئارام كاكه‌ی فه‌لاح ـ كارگه‌ی تووڕیی ـ بابه‌ت چیرۆك ـ گوڵه‌كانی دۆزه‌خ ـ ئه‌ندێشه‌ـ چاپی یه‌كه‌م ـ سلێمانی ـ ساڵ 20018 ـ ل 109




ئەمە حیزبی ئێوەیە!… مەنسور حیکمەت… وەرگێڕانی لەفارسیەوە: کاوە عومەر

قسەوباس لە کۆبونەوەی گشتی پرسیار و وەڵام
ستۆکهۆڵم – ئۆکتۆبەری ١٩٩٩
لە کاسێتی قسەکردن وەرگیراوە

هاوڕێیان لەلای خۆمەوەئەمەوێت پێتان بڵێم چەند خۆشحاڵم کە لەم دیدارەدام و ئێستا کە هاتوومەتە ئێرە و ئێوە دەبینم ئیرەیی بە خەلیل کەیوان دەبەین و پێم وایە یەکێکە لە یەکەم پێشنیارەکان کە لە گەڕانەوەمدا دەیخەمەڕوو لەم گەشتەوە ئەوەیە کە من و خەلیل با شوێنەکان بگۆڕین تا بتوانم زیاتر بەشداری ئەم کۆبوونەوانە بکەم. تێبینیەکانم هێناوە بەڵام بەداخەوە ئەو نوکتانەی کەویستم لێرەدا بۆتان بگێڕمەوە لەبیر چوو.
بە دڵنیاییەوە لە بەشی پرسیار و وەڵامدا باس لە پرسە تایبەت و ڕێکخراوەیی و تاکتیکییەکان دەکەین، و لەوانەیە باسەکانی پەیوەست بە هەڵوێستە سیاسییەکان. من وەک خۆم بە تامەزرۆیەوە ئەمەوێت بزانم پرسەکان چین و پێویستمان بە ڕوونکردنەوەی چییە، هەروەها پرسیارێکم بۆ ئێوە هەیە، لای خۆمەوە، لە بەشی داهاتوودا پرسیارتان لێدەکەم.
لێرەدا دەمەوێت باسی چەند پرسێکی گشتیتر و ڕەنگە سەرەتاییتریش دەربارەی خۆمان بکەم و بە مانایەک دەمەوێت نهێنییە بنەڕەتییەکانی حیزبتان بۆ ئاشکرا بکەم. واته‌ ئه‌م حیزبه‌ له‌سه‌ر چییه‌ و بۆچی پێمان وایه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندی پیوە بكرێت‌ و بۆچی پێمان وایه‌ له‌ ڕووی فیزیكییه‌وه‌ ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌ حیزبه‌وه‌ بكرێت و بۆچی پێمان وایە ئه‌و په‌یامه‌ی کەهه‌مانە‌ لای زۆر كه‌س قبووڵكراوه‌. چونکە ئێمە دڵمان بە پرۆژەیەکی مەحکوم بەشکست نەداوە و پێمان وایە ئەوەی دەیڵێین پراکتیکییە. چونکە بەدڵنیاییەوە هەریەکەمان سیناریۆیەکی باشترمان بۆ ژیانمان هەیە، ئەگینا ئەگەر وا بیربکەینەوە کە ئەمە کارێکی باش نییە و بە ئەنجام ناگات، هیچ کام لە ئێمە نەماندەتوانی ژیانێکی خۆش و ئاساییمان هەبێت، بەڵام ئەمە جوڵانەوەیەکی سیاسییە کە پێمان وایە دەبێت بێتەدی بۆچی پێمان وایە کۆمۆنیزم دەتوانێت سەربکەوێت مشتومڕێکە کە ئەمڕۆ دەمەوێت قسەتان لەگەڵ بکەم.
بۆچی کۆمۆنیزم دەتوانێت سەربکەوێت؟ ئەگەر کەسێک نیشانم بدات کە کۆمۆنیزم ناتوانێت سەربکەوێت، ئێمە شێت نین، بەنیازی ئەوە نین نووسراو لەسەر خاکی جیهان بەجێبهێڵین کە نەوەکانی داهاتوو دەیدۆزنەوە و ئافەرین و دەستخۆشی بۆ ئاستی بیرکردنەوە و مرۆڤایەتیمان بنێرن. ئێمە دەمانەوێت شتەکان لە ماوەی تەمەنماندا و لەژیانی خۆماندا لەژیانی مرۆڤە ئاساییەکانی سەردەمی خۆماندا ڕوو بدەن، و پێمان وایە ئەمە وەڵامە، و پێمان وایە ئەمە ڕێگایەکەیەتی، وە ئەگەر دەرکەوت وەڵام دەرەوە نییە،زۆر باشە، بێگومان ئێمەش نایکەین. بەڵام دەمەوێت پێتان بڵێم بۆچی گەشبینین کە ئەمە پراکتیکییە. بۆچی کۆمۆنیزم پراکتیکییە؟ بۆچی کۆمۆنیزم دەتوانێت سەربکەوێت و بۆچی چانسمان هەیە؟
من پێم وایە ئێمە چانسمان هەیە چونکە زۆرینەی رەهای خەڵکی جیهان کۆمۆنیستن و خۆیان ناناسن. پێم وایە ئەگەر زنجیری پێستی هەر مرۆڤێکی دادپەروەر بکەیتەوە کۆمۆنیستێکی بەلشەفی دەبینیت کە دەیەوێت لێی دەربچێت. لە هەر یەکێکماندا سۆسیالیستێکی شاراوە هەیە کە دەیەوێت لەم چوارچێوە دەربچێت. لە و چوارچێوانەی، کە هیچ کامیان لە لەدایکبوونەوە لەگەڵمان نەبوون. چوارچێوەی ڕەگەزی، چوارچێوەی ئایینی، چوارچێوەی میللی، چوارچێوەی نەتەوەیی، چوارچێوەی تەمەن، چوارچێوەی ڕەگەزی، هیچ کام لەمانە لە کاتی لەدایکبووندا ناسنامەی ئێمەیان لە قاڵب نەداوە. من پێم وایە سۆسیالیزمی ناخی ئێمە، ئەو مرۆڤە سۆسیالیستییەی کە لە ژێری پێستماندا چەسپاوە، لە ژێر بارگرانی ئەو شوناسانەدا نێژراوە کە بە درێژایی ژیانی بۆی هەڵکەندراوە، و لە فەزادان، و تۆ دەیانبینیت، و ڕۆژانە هەستیان پێدەکەیت شاراوەیە.
یەکێک لەو کارانەی کە پێویستە حیزبێکی کۆمۆنیستی بیکات ئەوەیە کە ئەم کەش و هەوایە نەهێڵێت و ئەو کەسە سۆسیالیستییە بهێنێتە دەرەوە کە لە زۆرینەماندا بوونی هەیە، لانی کەم لە بوونی ئەو بەشەی ئێمەدا کە مرۆڤێکی دادپەروەرین بهێنینە دەرەوە. بەڕای من هەرئەوەندە بەسە دادپەروەر بین تا بتوانین گریمانە بکەین ئەگەر ئەم جێگایە هەڵکەنین سۆسیالیستێکی تێدا دەدۆزینەوە. هەرئەوەندەکەبەسە دادپەروەر بین. هیچ پەیوەندییەکم بە کەسانێکەوە نییە کە غەریزەی خۆپەرستییان ئەوەندە بەهێزە تەنانەت دادپەروەریش نین. بەڵام ئەگەر مرۆڤێک، تەنانەت بۆ ڕۆژێک، بۆ ساتێکیش، دادپەروەری لەگەڵ ڕووداوێکی ژیانیدا کردبێت، پێموایە ئەگەر کەرەستەی هەڵکەندن بهێنین و لەناو ئەو کەسەدا هەڵکەنین، کۆمۆنیستێک دەدۆزینەوە. و دەمەوێت چەند وشەیەکتان لەگەڵ باس بکەم لەسەر ئەم بابەتە.
ئەوان ڕەخنەمان لێدەگرن، یان خۆمان سوورین لەسەر ئەوەی بڵێین، کە ئێمە بەردەوام سەرقاڵی دیاریکردنی سنوورەکانین لەگەڵ ئەوانی تردا. گلەییمان لێدەکەن کە ئێوە لەگەڵ کەس ڕێک ناکەون و بەردەوام جیاوازیەکانتان دەڵێن و سنوور دروست دەکەن. وا دیارە کۆمۆنیزم لە لێواری دروستکردندایە. ئاگادارمان دەکەنەوە کە پێدەچێت ئەم سنووردارکردنانە پاڵمان پێوە بنێت بۆ پەراوێز. لە باسى پێکەوە کارکردن لەگەڵ کەسانی تر بۆ پێکەوە کارکردن لەسەر هاوبەشییەکانمان،هەتائەوەی کە بۆچی ڕەخنە لە بنەماڵەیەکی موسڵمان دەگریت کە حیجابیان کردوەتەسەر کچەکەیان، و بۆچی خاتەمی بە هەنگاوێکی ئەرێنی نابینیت، یان بۆچی ئەم ڕێکخراوە و ئەو ڕێکخراوە لۆمە دەکەیت و لەسەر وردەکاری بیانویان پێ دەگریت، یان بۆچی ئەوەندە توندیت بەرامبەر بە ناسیۆنالیزم، یان بۆچی هێرش دەکەیتە سەر ئایینی جەماوەر. ئەوان ناڕەزایەتیان بەرامبەرمان هەیە و بەردەوام لێمان دەپرسن بۆچی ئەم سنووردارکردنانە دەکەن، و دیارە بە بۆچوونی زۆرێک، سنووردارکردنی هەمیشەیی ئێمە و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی بڵێین ئەمە بابەتی ئێمە نییە و ناکۆکی زۆرمان لەگەڵ ئێوە هەیە لەسەر ئەمانە ئەوان پێیان وایە ئەمە پاڵمان پێوەدەنێت بۆ پەراوێز.
بەڕای من بەپێچەوانەوەیە. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ دەرچوون لەو توێکڵەی کە پێمان وایە هەموومانی داپۆشیوە و پەیوەندی بەو سۆسیالیزمە جیهانیەوە بکەین کە هەموومان هەمانە. ئێمە سنوور دروست ناکەین. ئێمە چینەکانی ئەم خورافاتانە دەکەینەوە. بۆ ئەوەی بگەمە ئەو کەسەی کە پێموایە لە هەر یەکێک لە ئێمەدا بوونی هەیە و کەسێکی سۆسیالیست و ئازادیخوازە کە لە ژێر باری ناسیۆنالیزم ونەتەوەچێتی و سنوورخوازی و ڕەگەزپەرستی و خۆپەرستی ڕۆژانە و کێبڕکێی ئابووریدا نێژراوە. دەبێت کۆمەڵەسنوورێک لەگەڵ ئیسلام دابمەزرێنین بۆ ئەوەی پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو نیوەی دونیادا دروست بکەین کە حیجابیان داوە بەسەریاندا. کاتێک دەکەوینە ژێر دۆگما و خورافاتەکانەوە، ئەوە ئێمەین کە خەریکە دەچینە سەر جێگای سەرەکی مرۆڤایەتی و ئەو کەسەی کە دادەنیشێت و کۆمۆنیزمەکەی لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بە بڕوای ئەو ناوەندی پارێزگای لوڕستان نابێت خوڕەم ئاباد بێت و ئەبێت بۆروجێرد بێت، یان بۆچی ئێران ئاسنی توانەوەی نییە، یا بۆچی ئێمەی ئێرانی ناتوانین سینەمای خۆمان دروست بکەین، یان ئەوەی کە ئێمەش دەبێ ئایین و شێوازی خۆمانمان هەبێت، ئەو کەسەیە کە نێژراوە و لە پەراوێزدایە. ئێمە لەگەڵ ئەو دادپەروەرییەی مرۆڤایەتیدا، لەگەڵ ئەو مرۆڤایەتییە گشتیەدا کە لە هەمووماندایە، لە پشت خورافاتەکانی هەمومانەوەیە، پەیوەندی دەکەین. باسە کەی من هیچ پەیوەندییەکی بە سروشتی مرۆڤەوە نییە. نازانم ئەمە جەوهەرەکەیە یان نا، باشە یان خراپ… نەلێکۆڵینەوەم لەسەر کردوەو، نە دەروونناسم و نە زانای بایۆلۆجی. بەڵام من پێم وایە ئەگەر هەریەكەمان قەرزار نەبین، نەترسێنرابین، برسی نەبین، نەخۆش نەبین، ماندوو نەبین و بچین لەسەر شاخێكی جوان ڕوو لە دەریا دابنیشین و قاچەكانمان لەسەر یەک دانێین و بیربكەینەوە، جوانترین شتەكان دێتە مێشکمان. کەس پێم ناڵێت هەستە سەری کەسێک ببڕە، مەهێڵە کەسێک بە زمانی دایکی قسە بکات. من سوپایەکم دروست دەکرد و هەندێک کەسم دەگرت و فڕێیانم دەدایە زیندان، کەس وای نەدەکرد. هەریەکێک لە ئێمە، لە باشترین ساتەکانی ژیانماندا، کە بەرزترین هەستمان هەیە بەرامبەر بە خۆمان و پێمان وایە پاکین، بێتاوانین، مرۆڤین، چیمان دەوێت لەو ساتانەدا؟ ئایا لەو ساتەدا کەسێک لەگەڵ کەمکردنەوەی کرێیە؟ ئێمە دەڵێین خۆزگە دەخوازین هەموو مرۆڤەکان هەموو شتێکیان هەبێت، دەڵێین خۆزگە دەخوازین کەس نەخۆش نەکەوێت. شەمەندەفەرێک دەکەوێتە خوارەوە، خۆمان دەخەینە شوێنی دایک و باوکی ئەو منداڵانەی کە کوژراون، لە شوێنی ئەو کەسەی کە نەوەکەی لەدەستداوە، لە شوێنی ئەو کەسەی کەمئەندام بووە، تەنانەت لە شوێنی ئەو کەسەی کە دەیتوانی گۆرانی بڵێت بەڵام ئیتر ناتوانێت گۆرانی بڵێتەوە چونکە قوڕگەکەی بریندار بووە. ئێمە بەردەوام خۆمان لە شوێنی یەکتر دادەنێین و ئەمەش سۆسیالیزمە! کە دەتوانین خۆمان بخەینە شوێنی یەکتر. کە بە یەکسانی من دەتوانم لە شوێنی تۆ بم و تۆش لە شوێنی من بیت. من دەتوانم لە ئازارەکانت تێبگەم و تۆش لە ئازارەکانی من تێدەگەیت. ئەمە سۆسیالیزمە. بەڕای من بەم شێوەیە لەدایک دەبین. راستگۆیانە نازانم ئێمە بەم شێوەیە لەدایک دەبین، بەڵام دەتوانین بەم شێوەیە بین، دەتوانین بەم شێوەیە بین و ئەمەش زۆرینەی رەهای ئەو کەسانەی جیهان دەگرێتەوە کە گرنگی بە پێڵاو نادەن و ڕێگا دەگرنەبەر.
ئەگەر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری پێداگری بکات لەسەر لابردنی حیجابی منداڵان و شەڕ لەگەڵ ژمارەیەک کەسی خۆشەویستدا بکات کە خۆشمان دەوێن لەسەر ئەم پرسە، گاڵتەیان پێ دەکەین و پێیان دەڵێین کە ئێوە دواکەوتوو و ڕۆژهەڵاتین، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە دادپەروەری ناخی هەمووانمان دەوێت، بۆ ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت هیچ منداڵێک ئازار بدرێت، با پێکەوەپەیوەست ببین. کاتێک ئێمە دروشم دەڵێین لە یەکەم ڕۆژدا کە دەسەڵات بەدەستەوە دەگرین کاری بە کرێ هەڵدەوەشێنینەوە، لە چەپ و ڕاستەوە پێمان دەڵێن زۆر زووە، درەنگ بووە، ناکرێت. ئێمە کاتێک ئەمە دەڵێین ئاماژە بەو هەستە راستەقینەیەی هەر یەکێکمان دەکەین، و دەست دەخەینە سەر هەستی دڵی هەر یەکێک لە ئێوە، کە دەڵێت هیچ هۆکارێک نییە مرۆڤ هێزی جەستەیی خۆی بە کەسێک بفرۆشێت و… دوای سی ساڵ ئەم هێزە جەستەییەی نەبێت، و کە ئەو کەسەی ئەم هێزە فیزیکییەی کڕیوە ئامێرێکی بۆ خۆی دروستکردووە (واتە هێزێکی لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ئەم هێزە فیزیکییە دروستکردووە) کە ئەوەندە ترسناک و زەبەلاحە کە ئەمڕۆ من و تۆ نازانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین. سەرمایەی سەر شانی ئەو کرێکارەی کە کاری دەکرد بەهێزتر بووە. ئەمە ڕستەی مارکسە: “چەند کرێکار زیاتر کار بکات سەرمایە بەهێزتر دەبێت”.
هەریەکێک لە ئێمە دەتوانین لە ماڵەوە لەم بابەتە تێبگەین. چونکە دەتوانین خۆمان بخەینە شوێنی یەکتر. مانای چی مرۆڤ سی ساڵ کار بکات؟ ئێمە بۆ کارکردن لەدایک نەبوین. ئێمە بۆ ئەوەی چێژ لە ژیانمان وەرگرین لەدایک دەبین، بۆ کارکردن لەدایک نەبوین، بۆ دروستکردن و چێژوەرگرتن لە بەرهەمی داهێنەرانەمان لەدایک دەبین، بەکۆمەڵ یان تاک. بڕیار نییە لە بەیانی تا ئێوارە بچینە کار لە کارگە و بزانین دوای سی ساڵ چی ڕوویدا؟ من لە تیژڕەوی دە کیلۆمەتر نەچوومە دەرەوە، مۆسیقای زۆر مۆسیقاژەنم نەبیستووە، شیعری زۆر شاعیرم نەخوێندووەتەوە، عاشقی زۆر کەس نەبووم. من تەمەنم شەست ساڵە و ئێستا دەبێت بزانم کێ ئامادەیە گورچیلەکەی بداتێ بۆ ئەوەی بتوانم تا تەمەنی حەفتا ساڵی بژیم؟ گوایە ژیانی خەڵک بەم شێوەیە بێت و ئێمە دەیزانین. مەرج نییە تۆ لینین بیت یان ماو و ترۆتسکی بیت، مەرج نییە کۆمۆنیست بیت بۆ ئەوەی ئەم سنووردارکردنانە بخوێنیتەوە و شارەزاا بیت و بزانیت لە کۆنگرەی ٢٢ و ٢٤ی پارتی سۆڤیەت چی ڕوویدا بۆ ئەوەی سۆسیالیست بیت. تۆ سۆسیالیستیت. ئەگەر ڕاستگۆ بیت سۆسیالیستیت، ئەگەر دادپەروەر بیت سۆسیالیستیت، ئەگەر بینیت کەسێک بەزۆر لەسەر شەقام کەسێک ناچار دەکات و دوور بکەویتەوە، ئەوا تێدەگەیت کە تۆ سۆسیالیستیت. بۆچی؟ چونکە تۆ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە بیر دەکەیتەوە و خۆت دەخەیتە شوێنی کەسێکی تر و دەڵێی من یەکسانم لەگەڵ ئەم کەسە و ئەوەی بەسەر ئەم کەسەدا دێت، ئەگەر بەسەر منیشدا بوایە ناڕەزایی دەردەبڕم. بۆیە کۆمۆنیست وەک ئامێرێک دروست بووە نەک چوارچێوەیەکی مینیاتور کە کاری لەسەر بکرێت تا گەیشتە ئێرە. بە پێچەوانەوە دروشمێکی کۆن و سەرەتایی ئینسانییە. دروشمەکە یەکسانی مرۆڤە. مەبەستم لە یەکسانی، گونجانی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتردا نییە. مەبەستم ئەوە نییە کە ئەوان وەک یەک جل و بەرگ دەپۆشن و وەک یەک کار دەکەن. کە ئێمە لە دونیای خۆماندا کەرامەتێکمان هەیە و ئەگەر بمانەوێت بتوانین لەگەڵ ژیانمان شتێک بکەین، جیاوازیمان لە یەکتر نییە. نابێت جیاواز بین لەسەر بنەمای چین و ڕەگەز و هەر شتێکی تر. ئەمە کۆمۆنیزمە.
کۆمۆنیزم سادەیە. ئەو کارە مینیاتورانە، ئەو نەخشانە کاری ئەو قوتابخانانەن کە دەیانویست تیۆرییەکانی کۆمۆنیزم دروست بکەن بۆ گواستنەوەی پایتەختی پارێزگای لوڕستان لە خوڕەم ئابادەوە بۆ بۆروجێرد یاخود توانەوەی ئاسن دروست بکەن تا خۆمان بتوانین دەرزییەکە بەرهەم بهێنین. باشە دەرزییەک هەیە بڕۆ بیکڕە! ئەو قوتابخانانەی کە تیۆری سۆسیالیزمیان کردە تیۆری سەربەخۆیی نەتەوەیی، تیۆری باڵادەستی نەتەوەیی، تیۆری بەرهەمهێنانی بیرۆکراسی، تیۆری کێبڕکێی نێودەوڵەتی و هتد.
کاتێک تەمەنم چواردە یان پانزە ساڵ بوو، پێم وابوو سۆسیالیستم. من کتێبەکانی مارکسم نەبوو تابیانخوێنمەوە، (ئەمە سەرنج ڕاکێشە،دواتر کە ڕۆشتمە زانکۆ دەرکەوت کە کتێبەکانی مارکس لە کتێبخانە بوون پاشان یەکێک لە خوێندکارەکان ڕونی کردەوە کە کتێبەکانی مارکسی لە کتێبخانە وەرگرتووە بۆ خوێندنەوە،دواتر ئێمە کە لە بەریتانیا خویندکاری زانکۆ بوین کتێبەکانی مارکسمان خوێندەوە) ئێمە کە تەمەنمان چواردە پانزە ساڵ بوو مارکسمان نەبوو تابیخوێنینەوە ، بەڵام دەمانزانی یەکسانیمان بەدڵە. بە هەمان شێوە پێویست ناکات پرۆفیسۆری قوتابخانەکەی بیت بۆ ئەوەی ببیتە کۆمۆنیست، چونکە کۆمۆنیزم پەیوەندی بە قوتابخانەوە نییە. کۆمۆنیزم کە ئەمڕۆ باس دەکرێت ئەوەیە کە حکومەت چییە و حیزب چییە و شۆڕشی سۆڤیەت چی بەسەر هات، لینین چی کرد و بوخارین چی کرد و ستالین چی کرد و پێی دەڵێن تیۆری کۆمۆنیزم. کاتێک بە کەسێک دەڵێیت باسی تیۆری بکە، پێی وایە پێویستە مێژووی یەکێتی سۆڤیەت و مێژووی حزبی بەلشەفی ڕوون بکاتەوە، یان ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی یەکێتی سۆڤیەت ڕووخا. مارکس ئەو باسە تیۆرییەی کردووە کە دەڵێت پێمان دەڵێن دەیانەوێت ژنان بەکۆمۆنیزە بکەن، ئێوە خۆتان ئەوەتان کردووە. ئەمانە تیۆریترین باسەکانن. كاتێك دەڵێت كرێكار كار دەكات و هێزێكی دەرەوەی خۆی بەهێزتر دەبێت و تا زیاتر كاربكات ئەهریمەنەكەی سەر سەری قورستر دەبێت، ئەمە باسێكی تیۆرییە. بەڵام بۆچی ئەم تەقە لە بوخارین کەوتەوە، و بوخارین کەوت، پاشان دوو گا سەربڕدران و سەری سێیەمیان بڕدرا، ئەمە تیۆری سۆسیالیزم نییە. ئەگەر ئەمانە تیۆری بن، ئەوا تیۆری سۆسیالیزم لە سەردەمی مارکسدا بوونی نەبووە، چونکە هێشتا بوخارین نەهاتبوو لە پێناو ستالین بوەستێتەوە و بینیمان چی بەسەر ستالین هات.
سۆسیالیزم لەسەر بنەمای مانیفێستی کۆمۆنیستی دامەزراوە کە هەمووتان خوێندوتانەتەوە. لە یەکەم دروشمی مانیفێستدا باس لە ئازادی مرۆڤەکان دەکات و ئەمەش تایبەتمەندی هاوبەشی هەموومانە، جا تۆ کرێکاری ناو حیزبی کۆمۆنیست بیت یان نا. پێم وایە زۆرێک لە ئێوە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارین، تەنیا ئەندامێتی خۆتان بە دروستی نادەن! چونکە ئێمە کارەکتەری تۆ بۆ دەسەڵاتی سیاسی خۆمان بەکاردەهێنین و تۆش بوونی ئێمە بەکاردەهێنیت بۆ بەرزکردنەوەی سەرت لە کۆڵانەکەتدا. ئەمە واقیعی پەیوەندیمانە لەگەڵ زۆرێک لە ئێوە. بەڵام تۆ ئەندام نیت، نەهاتوویت ببیتە ئەندام لە حیزبەکەی خۆتدا، دڵخۆشبە. بەڵام ئەگەر سبەی لە سەری ئەم حیزب بدەن، کارەساتێک دێت بەسەر ژیانتدا، دڵنیابە. ئەگەر سبەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دابخەن، لە شەقامەکەتدا شتێکت بەسەر دێت. پاشان ئێرانییه‌ك خۆی له‌گه‌ڵ موسه‌دق بناسێنێت. پاشان پێویستە ئێرانییەک خۆی بە داریوش هۆمایون بناسێنێت، پاشان بڵێین کەلتوری خۆماڵیمان دەڵێت پێویستە ئافرەت بچێتە چێشتخانە بۆ ئامادەکردنی قورمەی سەوزە و ئەوە چ خواردنێکی سەرنجڕاکێش دەیخۆین چونکە هی ئێمەیە! پاشان دەتوانرێت قبوڵ بکرێت کە بنەماڵەی ئیسلامی بڕیار بدەن منداڵەکەیان چی لەبەر دەکات. کەس بۆی نییە بڵێت با منداڵەکە لەدەستیان دەربهێنیت یاخود بڵێت کەس بۆی نییە منداڵەکە بە شێوەی گاڵتەجاڕ بپۆشێت و بۆ ئێرە و ئەولای بنێرێت و منداڵەکە بێبەش بکەیت.
ئەگەر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نەمێنێت کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمی خۆت کەمتر جێبەجێ دەکەیت و ئەگەر لەوێ نەبیت، ئێمە دەتوانین کەمتر لەو هات و هوتانە بکەین کە ئێستا هەمانە. ئێمە پێکەوەین، تەنها تۆ دەبێت هەنگاوێکی تر بەرەو ئێمە بنێیت. ئەم سنووردارکردنانە کە وتم زۆر گرنگن. پێداگریمان لەسەر بنەمای کۆمۆنیستی و کورت نەهێنان لێی زۆر گرنگە. من دەزانم ئەگەر کورت بهێنین لە ڕای کارگەرو یان فیدائیەکان یان ڕێکخراوەی فڵان خۆشەویستی و ڕێزی زیاتر لە هاوڕێکانمان وەردەگرین، بەڵام ئێمە بۆ ڕازیکردنی ڕای کارگەر لەدایک نەبوین. ئێمە لەدایک بووین و هەنگاومان ناوە ئەم گۆڕەپانە بۆ ئەوەی سیاسەتێک لە تەمەنماندا بەدی بهێنین. ئێمەش وەک هەموو پارتەکانی تری جیهان دەمانەوێت پەروەردەو فێرکردنێک ئەنجام بدەین جێبەجێ کردنی ئەم بۆچوونە و ئەم سیاسەتە، دەمانەوێت دەرمان بەخۆڕایی بێت، دەمانەوێت ڕۆژێک بێت کە بەیانیان خەڵک هەستن کەس کاری بەکرێ نەکات ئیتر ، و ئیتر هیچ شتێک بەناوی حکومەتەوە بەسەر سەری خەڵکەوە نابێت. ئێستا ئەگەر بەهۆی ئەم چالاکیانە ژمارەیەک کەسی شەرەفمەند و زیندانی سیاسی دێرین و ئەوانەی کە ژینگەی هزرییان هێشتا بەرهەمی قوتابخانە و ئاڕاستە و کەمپی خۆیانە، لە من نیگەران ئەببن. ببوورە! هیچ کێشەیەک نییە.
ئێمەش دەچینە پاڵ ئەو سۆسیالیستانەی کە باسم کرد لەژێر پێستی هەموو مرۆڤێکی ماندوو و دادپەروەری جیهاندان و ئێمە لەوە نیگەران نین. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بڕیاری خۆی داوە. وتم بۆچی دەتوانین سەربکەوین چونکە لێکۆڵینەوەکانمان دەریدەخەن ئەو کەسانە زیاترن کە دەیانەوێت ئازاد بن لە چاو ئەوکەسانەی کە نایانەوێت. ئەوانەی دەیانەوێت لە کۆمەڵگایەکی یەکساندا بژین، زیاترن لەوانەی کە نایانەوێت، و من پێم وایە ئەمە پەیامی ئێمە نییە، پەیامی هاوبەشی ئێمەیە، و گروپێکی چالاکین، و بڵندگۆمان بۆ دروست کردووە بۆ ئەم پەیامە و ئێمە ئامرازێکمان دروست کردووە بۆ بڕینی، ئەگەرنا، وشە , وشەی ئینسانی جیهانی ئێمەیە.

زنجیرەیەک بابەتمان هەیە کە لەم دواییانەدا خستوماننەتەڕوو، کە بە “حیزب و کۆمەڵگە” و “حیزب و دەسەڵاتی سیاسی” ناسراون، کە هەندێک ئاگری لەکۆمەڵێک بەردەواوە و ئومێدیان بە هەندێکی دیکە بەخشیوە. دەمەوێت چەند وشەیەک لەو بارەیەوە بڵێم.
من تا ئێستا وتم بۆچی دەکرێت کۆمۆنیزم سەرکەوێت، چونکە قسەی دڵی زۆر کەسە. ئەوەش ئێمەین کە بزوتنەوەی ئێستای زۆرینەین. ئەوەی دەیەوێت لە کوردستان بە زمانی دایکی قسە بکات زۆرینە نییە، ئەو کەسەی دەیەوێت ئازاد بێت زۆرینەیە لە کوردستان. بێگومان ئێمەش دەمانەوێت مرۆڤەکان بتوانن بە زمانی دایکییان قسە بکەن. کەسێک کە دەیەوێت زانکۆکان لە ژێر سانسۆری حکومەتدا نەبن، یان نووسەران دەیانەوێت هەر کتێبێک بنووسن، و گریمان شاعیران دەتوانن هەر شیعرێکیان بوێت بنووسن، دەڵێن زۆرینەی کۆمەڵگە نین، زۆرینەی کۆمەڵگە بابەتی سەرەکی نییە ، ئێمەش ئەمەمان دەوێت، بەڵام زۆرینەی کۆمەڵگە ئەوانەن کە هەموو ئازادییەکیان دەوێت، ئەوان دەیانەوێت و هەمووان خۆشبەختیان دەوێت. لە ئەنجامدا ئەم حیزبە توندڕەوانە(ئیفراتیە)ی ئێمە لە خەڵک نزیکترە لەو حیزبە میانڕەوانەی کە دەیانەوێت نەشیش بسوتێت نەکەباب. حیزبی توندڕەوی ئێمە لە خەڵک نزیکترە و ئەو ڕۆژەی ئەم بەستەرە دادەمەزرێت و ئەو ڕۆژەی ئەم ڕووبارە دەگاتە ئەو دەریای دادپەروەری و شەرەف و یەکسانی کە پێی دەوترێت خەڵکی جیهان، ئەوا کەس ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات. لەو ڕۆژەدا ئەوانەی لێمان ناڕەحەتن دێن و داوای لێبوردنمان لێدەکەن، یان بەهیچ شێوەیەک داوای لێبوردن ناکەن و خۆیان دێنە ئەم ڕیزەوە چونکە بەشێکن لەم دەریای مرۆڤایەتیە.
باسی حیزب و کۆمەڵگا و حیزب و دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ئەوەیە کە بۆچی سەرکەوتنی کۆمۆنیزم مومکینە؟ باقی باسەکە لەسەر بنەمای چۆنیەتی سەرکەوتنی کۆمۆنیزمە. چونکە مەرج نییە هەموو شتێکی مومکین ڕووبدات. ڕەنگە هەندێک شت مومکین بێت، بەڵام بیست ساڵ لەمەوبەر لە ئێران مومکین بوو و بەڵام نەبوو. بیست ساڵ لەمەوبەر دەتوانێ حکومەتێکی چەپ لە ئێراندا بێتە سەر دەسەڵات. هەروەها حکومەتێکی ساندێنیست# ئەگەری هەبوو. بڕیار نەبوو بیست ساڵ لە ژێر سێبەری ڕەشی ئاییندا بژین. ده‌توانێ حكومه‌تێكی ساندێنیستی له‌ ئێراندا بێته‌ ده‌سه‌ڵات. ئەگەر فیدایی دیاردەیەکی جیاواز بووایە بەبۆچونی من دەکرا. چونکە فیداییەکان ئەو بزووتنەوەیە بوون کە لەو سەردەمەدا ئەو دەسەڵاتەیان هەبووە و دڵی خەڵکیان هەبووە و خەڵک وەک بزووتنەوەیەکی چەپ تەماشایان دەکردن کە دەتوانێت کارێک بکات و فیداییەکان ئەم ڕۆڵەیان نەبینی. دەیانتوانی بیکەن. دەمەوێت بڵێم ئەمانە لە ڕوانگەی مێژووییەوە مەحاڵ نین.
بەڵام چۆن دەمانەوێت سەربکەوین، چۆن دەمانەوێت ڕێکخراوبکەین؟ باسی حیزب و کۆمەڵگا و حزب و دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ئەمەیە. سەبارەت بەو میکانیزمەی کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێت پەیامەکەی پێ ببات و بە سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵاتەکەیەوە ببەستێتەوە کە مرۆڤایەتی ناوەوەی هەمووانە. میکانیزمی ئەم کارە چییە؟ ئایا لە گۆشەیەکدا چین چپە چپ بکەین؟ ئایا بچینە پشت دیوارەکە و ناومان نەڵێین و لە دیوەکەی تری دیوارەکەوە بەیاننامەکەمان فڕێ دەینە ئەودیوی دیوارەکە؟ ئایا ئێمە لە کولتوورێکی پەراوێزی چەپدا بژین کە بەرئەنجامی خنکان و سەرکوتە جیهانێکی وا فراوان بخینەلاوەو بەجێبهێڵین و پابەندی ئەو نەریتانە بین؟ ئەم چەپە کە ئێمە هەمانە، چەپێک نییە کە ئیلهام لە حزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا و فەرەنسیەوە وەرگرتبێت و بەو شێوەیە کار بکات. چەپێکە کە لە ژێر دەسەڵاتی پەهلەوی و ئیسلامیدا هەوڵی مانەوەی داوە و فێری ڕێگاکانی چۆنیەتی مانەوەی لەم دۆخەدا بووە.ئەگەر حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسی ببەیتە ئێران، لە یەک ڕۆژدا دەڕوخێت. پێویستە ڕێگا و داب و نەریتی مانەوە لەم جۆرەهەلومەرجە خنکێنەرانەدا لە ڕێکخراوەکانی ئێرانەوە فێر بێت. بۆیە ئەم نەریتە سەر بەوهەلومەرجەیە. ئایا دەبێت بە هەمان شێوە و لەسەر یەک پێوەر کار بکەین؟ بەو نەخشە و بیرکردنەوانە؟ ئێستا من گرنگی بە جیاوازیە ئایدیاڵەکانمان نادەم.
ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. ئێمە لەو باوەڕەدا نین کە حیزبە ڕادیکاڵەکان گرووپێکی فشار بن و حیزبەکانی دیکەش کەسانی ڕەسەنتر و گەورەتر بن و لەبارودۆخێکی باشتردا بن لەکۆمەڵگەدا. کێ ئەمەی وتووە؟ کێ وتویەتی هەمیشە حیزبە نەریتییەکان بەهێز بن و گروپە ڕادیکاڵەکان وەک لاوانی پڕجۆش بن کە فشاریان لەسەر دروست دەکەن؟ با باسی كۆمه‌لە بكه‌م، كێ‌ گوتی كۆمه‌لە ده‌بێت گرووپێكی گوشار بێت بۆ سه‌ر حزبی دیموكرات و باڵی رادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی؟ میانەڕۆ دروست بکات. لێرە لە سوید دەبێ کۆمۆنیستەکان ڕابکەن و بمرن بۆ ئەوەی سۆشیال دیموکراسی دەنگ بهێنت؟ بڕیار نییە کە بەوشێوەیەبێت! ئەم رادیکالیزمە خۆی دەتوانێ و دەبێ جەماوەری بێتەوە و باسی حیزب و کۆمەڵگا لە بنەڕەتدا لەسەر جەماوەری بوونی میتۆدەکانی کۆمۆنیزمی رادیکاڵە. پرۆژەیەکمان لەبەردەمماندایە کە جیاوازە لە پرۆژەکەی تۆنی بلێر و هەموو کەسێکی تر. هەروەها جیاوازە لە پرۆژەی حزبی شیوعی فەرەنسا و ئیتالیا. جیاوازە لە هەموو کۆمۆنیزمەکانی تا ئێستا. کاتێک دەیانویست بیر لە دەسەڵات و کۆمەڵایەتیبوونەوە بکەنەوە، سازشیان لەگەڵ دۆخی ئێستا ئەنجامدا. ئەگەر دەتەوێت دەنگ بهێنیت بەلای ڕاستدا،ناوەند وەرگەڕێ. ئەوان دەڵێن کلینتۆن دەنگی هێناوە لەبەر ئەوەی ڕووی لە ناوەند کردووە (لە هەمان هەڵوێستی دیموکراتەکانییەوە). یان سۆسیال دیموکراتەکانی سوید بۆ وەرگرتنی دەنگ کەمێک ڕوو و ناوەند بسوڕێن بۆ ئەوەی دەنگ بهێنن، یان لەیبەر پارتی (پارتی کرێکارانی) بەریتانیا بۆ ئەوەی دەنگ بهێنن ڕوو لە ناوەند بکەن. ئەوان ڕاستیش دەڵێن کە بەزۆری کاتێک دەچنە ناوەند دەنگ دەهێنن و لەو گۆشەی کە لێین دەنگ ناهێنن. پڕۆژەکەمان ئەوەیە کە چۆن ئەو چەقۆ سۆسیالیستی-شۆڕشگێڕە سازش هەڵنەگرە بکەینە حیزبی سەرەکی و ئەوانەی دەڵێن نابێت دەست لە پیشەسازییەکان بدەین بۆ ئێستا، بۆ ئێستاش پێویستە یاسایەکی بچووک سەبارەت بە کاری بەکرێ دابنێین و ئێستا با بهێڵین حیجاب بکاتە سەری منداڵەکەی، ببنە گروپی فشار لەبەرانبەر ئێمەدا. چ عەیبێکی هەیە؟ ئایا مەحاڵە؟ ئایا لە تابلۆی چارەنووسماندا نووسراوە کە پێویستە هەمیشە زیندانی سیاسی بین؟ لە سێدارە بدرێین؟ ئایا پێویستە لەبەردەم زانکۆ هاوار بکەین و با تانکەکانیان بەسەرماندا تێپەڕن؟ ئایا بڕیارە ئێمە ئەمە بین؟ ئایا ئەمە چیرۆکی ئێمەیە؟ ئێمە قبوڵ ناکەین. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین!
ڕێگای ئەوەی کە کۆمۆنیستەکان ببنە حیزبی سەرەکی و بۆ ناتوانێت فریادڕەسی بزوتنەوەی کوردستان بێت؟ ئەمە باسی ئێمە بوو لە هەمان کاتدا. قەرار نییە چەپەکان گروپێکی فشار بن و ویژدانێکی بەئاگا و لێوارێکی ڕیشتاشی تیژیان هەبێت، کە بڕیارە هاتنی حیزبە لاوەکیە بۆرژوازیەکان بێت، چییە؟ ئەمە پڕۆژەی ئێمەیە و یەکێکە لەو نهێنیانەی کە ویستم لێرەدا پێتان بڵێم. ئەمە ئەو فێڵەیە کە لە ژێر سەرماندایە. ئێمە دەمانەوێت حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بکەینە حیزبی سەرەکی کۆمەڵگای ئێران و خەڵکی ئێران بڵێن خودا لە باوکیان خۆش دەبێت ئەگەر لە سەدا دەی ئەم بەرنامەیە بۆ دونیایەکی باشتر جێبەجێ بکەن و بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، تەنانەت ئەگەر لە سەدا نەوەدی وشە کانیشیان درۆ بێت، ئەمە ئەو شوێنە دەبێت کە کۆمۆنیستەکانی سوید خەونی پێوە دەبینن ئێمە دەمانەوێت حیزبی سەرەکی کۆمەڵگەی ئێران بین. ئێمە نامانەوێت لە شەڕی داهاتوودا سەیری شەڕی دوو کەسی دیکە بکەین لەسەر چارەنووسی ئێمە. ئێمە دەمانەوێت لە یەک دیوی شەڕەکەدا بین و گفتوگۆی نێوان حیزب و کۆمەڵگاش مانای ئەمەیە. ڕەنگە لە دۆزینەوەی ڕێگا و بیرەکەدا کەمێک لە دیوارەکە بدەین، بەڵام ڕێگاکە دەدۆزینەوە و دەمانەوێت ببینە پارتێکی کۆمەڵایەتی فراوان.
باسی حیزب ودەسەڵاتی سیاسی لەوەش سادەترە. ژمارەی ئەو چەپانەی لە جیهاندا، لە بڵاوکراوە تیۆریە سۆسیالیستیەکاندا لە ماڵەوە و لە ژیانی من وتۆ و لە بیری ڕۆژانەدا لە زانکۆ، لە شوێنی کاردا، پێمان دەڵێن “ئایا بینیتان چی بەسەر ستالین هاتووە؟ بینیت کۆمۆنیست چی لێدێت؟” دیکتاتۆریەت! دەبێت سەرلەنوێ پیداچونەوە بۆ دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا بکەینەوە، دەبێت وریا بین.” کۆمۆنیزم نابێت بگۆڕێت بۆ دیکتاتۆریەت. ژمارەی ئەمانە زیاترە لەوانەی کە دەیانەوێت کۆمۆنیزم دابمەزرێنن. ژمارەی ئەوانەی کە مار گەستونی زیاترە لە مار و هەموومان. واتا ئەوانەی ئامۆژگارییان ئەوەیە کۆمۆنیستەکان دەبنە دیکتاتۆر، ئەگەر کۆمۆنیستەکان بێنە سەر دەسەڵات، کۆمەڵگا وەک ڕووسیا دەبێت… ئێستا، شێوەی کۆمەڵگای ڕووسی چییە،
وەک کەسێک وایە لەناو پاسێکدا دانیشتبێت، شۆفێر پێی وایە کۆچبەرێکی بێبەشە مافی دەنگدانیشی نییە و ناچارە پارەکەی خەرج بکات. ئایا دەزانی لە مێشکی ئەم کۆچبەرەدا چی دەگوزەرێت؟”ئەگەر بێمە سەر کار چۆن خۆم لە دیکتاتۆری بەدوور بگرم” ئێستا دڵتەنگ مەبە تۆ وەرە سەر کار، ناهێڵین ببیتە دیکتاتۆر. مرۆڤ بە بۆچوونێکی چەپەوە دێتە سەر کار، دواتر بیر لە دیکتاتۆرییەکەی دەکەینەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ستالین دووبارە نەبێتەوە، سەدان هێندەی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لینین دووبارە بێتەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٩٢٨ دەترسن سەدان جار زیاترە لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئاواتیان بۆ ساڵی ١٩١٧ هەیە. ئەمە چیرۆکی ئێمەیە.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری حیزبێکە کە سەرنجی لەسەر ساڵی ١٩١٧یە نەک ساڵی ١٩٢٨. بۆ ساڵی ١٩٢٨ بڵاوکراوەکانی تیۆریک و گروپەکانی “ناکرێ، نەکەیت!” ئەوەندە بەسە. با حیزبێک دروست بکەین بۆ دووبارەکردنەوەی ساڵی ١٩١٧. ئێمە دەمانەوێت دەسەڵات بەدەست بهێنین. ئایا تاوانە؟ بۆچی تاوان نییە بۆ کاک فۆرۆهەر؟ بۆچی تاوان نییە بۆ دکتۆر سەنجابی؟ بۆچی تاوان نییە بۆ ئاغای تاڵەقانی؟ بۆچی تاوان نییە بۆ مێهدی بازارگان؟ بۆچی فاشیستەکانی ئەمڕۆی نەمسا تاوان نییە؟ بۆچی تاوان نییە بۆ تۆنی بلێر؟ بۆچی تاوانە بۆ ئێمە؟
بە بڕوای من باوەڕمان بە کولتوورێکی سەپێنراو هەبووە و داتاکانیمان کردووە بە داتای کلتوری خۆمان. پێدەچێت لە بوونمانەوە بێت. پێمان دەڵێن ڕێگەت پێنادرێت. هەروەها بەخۆمان دەڵێین ڕێگەمان پێنادرێت. هەروەک عەقڵیەتی ژنێک کە لە پەیوەندییەکی تەقلیدیدا گەورە بووە و لەسەر سەری دانراوە و حیجاب و لەچکی لەسەر سەری بەستووە و دەڵێت من حیجاب بە ڕەمزی ئازادیی خۆم دەزانم. باشە شێواو دەیزانیت! هەروەها پێی وایە ئەمە لە خۆیەوە سەری هەڵداوە، پێی وایە بە عەقڵی خۆی ئەم زیندانەی بۆ خۆی داناوە. ئێستا پێمان دەڵێن پێویستە بە ئارەزوومەندانە و ئاگایانە خۆتان لە وەرگرتنی ناوی دەسەڵاتی سیاسی بەدوور بگرن. ئایا تۆ کۆمۆنیستی، تیۆریتان کوانێ؟ مامۆستایەکی زانکۆ بوو خۆی بە کۆمۆنیست و دۆستێکی نزیکی ئێمە دەزانی. وتی دەبێت ڕاستگۆیی خۆمان بسەلمێنین. بۆچی? بۆ کێ بسەلمێنین؟ کەسێک کە ئەمڕۆ لە بۆسنە یان کۆسۆڤۆ بێت دەتوانێت بڕیاری پێکهێنانی پارت بدات و بڕیاری بە دەستەوەگرتنی دەسەڵات بدات، مەرج نییە ڕاستگۆیی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام من کۆمۆنیستێکم بیست ساڵە لێم دەدرێت، بەڵام بەردەوام دێمەوە و جارێکی تر دەڵێم بژی ئازادی، ئایا دەبێت ڕاستگۆیی خۆم بۆ ڕۆژنامەنووسان، بۆ ئەکادیمیەکان، بۆ بەرەی نەتەوەیی، بۆ لایەنگرانی دەستووری شاهانە، بۆ پارتە نەتەوەییەکان، بۆ گروپە نەتەوەییەکان بسەلمێنم؟ تۆ لە دیوێکی شەڕدایت و منیش لە دیوەکەی ترم. بەم شێوەیە ڕاستگۆیی خۆم دەسەلمێنم و لەم شەڕە پاشەکشە ناکەم. کۆمۆنیستێک کە بە بڕوای من باسی دەسەڵاتی سیاسی ڕەتدەکاتەوە و بڕیار نییە دەسەڵات بگرێتە دەست، و خۆیشی دەزانێت کە ئەو گرینگی پێ نادات، و لەگەڵ من شەڕ دەکات کە دەمەوێت دەسەڵات بگرمە دەست، بە ڕای من بەشێکە لە کێشەکە نەک چارەسەر. ئینجا لۆمەمان مەکەن کە بەردەوام سنوورەکان لەگەڵ ئەواندا دیاری دەکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین کۆمۆنیزم لە قەفەسەکەی ڕزگار بکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین کۆمۆنیزم بهێنینە سەر چوارچێوەی ڕەسەنی خۆی کە ڕۆژی خۆی بوو. ساڵی ١٩١٧یان کرد بەبێ هیچ کام لەم قسانە کە ئەمڕۆ پێمان دەڵێن ئەنجامیانداو دەسەڵاتیان گرتە دەست.
با بە یەک خاڵ کۆتایی پێ بهێنم. کۆمۆنیزم تایبەتمەندییەکی گشتگیری هەموومانە. کۆمۆنیزم ناوێکی ترە بۆ هەموو مرۆڤایەتیمان، هەموو یەکسانیخوازیمان، هەموو ئازادیخوازیمانە لە باشترین حاڵەتدا. کۆمۆنیزمی مەکتەبی لە بیروباوەڕە ئازادیخوازەکانی ترەوە نزیک نییە. کۆمۆنیزم تەواوی داستانی ئازادییە. پێم وایە زۆرێک لە ئێمە کە لێرە دانیشتووین، بە هەر دیدگایەکمان هەبێت، ئەگەر ئێمە ئەو کەسانە بین کە دڵتەنگ دەبین بەو نادادپەروەرییەی بەرامبەر کەسێک کراوە یان خەمبار بین بەهۆی هەژاری کەسێکەوە. ئەمە کۆمۆنیزمی ئێمەیە. باقی باسەکە لەسەر چۆنیەتیە. دەبێت پلان چی بێت، حیزب چۆن بنیات بنرێت، چ بزووتنەوەیەکی هەبێت، چ تاکتیکێکی هەبێت، کەی شەڕ بکات، کەی شەڕ نەکات، چۆن دەبێت لە ڕێکخراوەکەدا مسۆگەر بکرێت کە هەمووان بتوانن قسە بکەن، بڕیاردان میکانیزمی ئەمانە “چۆن”. کۆمۆنیستەکان دەتوانن هەرچی بیانەوێت لەبارەی ژیانی سیاسی خۆیانەوە باس بکەن، بەڵام هیچ باسێک لەبارەی کۆمۆنیزمی هاوبەشی ئێمە ناکرێت. ئێمە زۆرین و ئێمە وەک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئەرکێکمان بۆ خۆمان داناوە و پڕۆژەکەمان ئەمەیە و لە ئێستاوە تا لەم حیزبەدا دەبین، دەبینن کە ئێمە باسی ئەو ڕاستییە دەکەین کە دەکرێت ئەمە بکرێت ، دەکرێت ڕیزێکی زەبەلاح و چیرۆکی ژیان دروست بکرێت، لانی کەم خەڵکی ئێران، پێم وایە بۆ شانازیی خەڵکی ئێران و خەڵکی جیهان، جارێکی دیکە، لە دەستیان دەردەهێنین لەدەستی ئەو حزبانەی کە کێشەکەیان ئەوەیە کە دەبێت پارێزگاری ناوەندی لە کوێ بێت و فیلمەکە بە چ زمانێک دۆبلاژ بکرێت. دەتوانین ئازادیخوازی ئەنجام بدەین. ئەگەر مەحاڵ بێت حەز دەکەم لەم کۆبوونەوەیەدا کەسێک بیڵێت. ئەگەر ئەمە ناتوانرێت پێم خۆشە بڵێت. بەڵام ئەگەر پێی وایە مومکینە، ئەوا بیەوێت یان نا، ئەندامێتی بدات یان نا، ئێمە لە یەک حیزبداین و پێویستە ئەم حیزبە دووبارە بنیات بنرێتەوە چونکە بابەتی بۆچوون نییە. باسەکە لەسەر کوتەک کاریە لە شەقامدا، باس لە مانگرتنە، باس لە ڕێکخستنی ڕاپەڕینە، باس لە ئیدارەدانی کۆمەڵگایە، باس لە یاسادانان و جێبەجێکردنی، و بەرەنگاربوونەوەی هێزە سپیەکانی ناو کۆمەڵگایە، دژی هێزە کۆنەپەرستەکانی ناو کۆمەڵگە. ئەمانە هەمووی ئەرکی سەر شانی ئێمەن و بە بڕوای من کەس ناتوانێت بە فێڵبازی لێی دەربچێت و بە دیاریکردنی سنوور لەگەڵ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ناتوانێت لێی دەربچێت.
بەڕای من هیچ شتێک لە ڕادیکالیزم شکۆدارتر نییە کە هاتبێتە سەر دەسەڵات. كاتێك ریفۆرمخوازی دێتە سەر دەسەڵات، دەڵێت ماوەی ئەو مانگانەی كە مافی بیمەی بێكاریت هەیە لە هەشت مانگەوە بۆ نۆ مانگ و نیو زیاد دەكرێت. چەند هات وهاوارێکی،مەزنە!! زۆر سوپاست دەکەم بەڵام ئەو پانزە ڕۆژە لەبەرچاو بگرە کە بەلشەفیەکان لە کاردا بوون و ئەو یاسایانەی لە کۆمەڵگادا ڕایانگەیاند، یان ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤێک دەچێتە پشت مایکرۆفۆنەکە و کۆیلایەتی هەڵدەوەشێنێتەوە، و وا بیردەکەرەوە کە ئەوە تۆی لە پشتی ئەم مایکرۆفۆنەوە ، یان باشترە ، وا بیربکەرەوە کە خۆت ئەتەوێت ڕایدەگەیەنیت. بیهێنە بەرچاوت کە لەسەر مینبەرەکە وەستاویت و هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی ڕادەگەیەنیت. وا دەکات هەست قوڕگت پڕبیت.
زۆر باشە ڕایبگەیەنین کە ڕێژەی باجی بنەڕەتی لە ٣٢٪ بۆ ٣٠٪ زیادی کردووە، بەڵام ڕایبگەیەنین کە لەم بەروارەوە کۆیلایەتی کرێ لەم کۆمەڵگایەدا هەڵدەوەشێتەوە، بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنین کە ژن و پیاو لەم بەروارەوە سەیری یەکتر دەکەن ، بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنێن کە لەم بەروارەوە منداڵەکە مرۆڤە ، ئەو ڕاگەیاندنەی کە لەم بەروارەوە کەس ناتوانێت دەمی کەسێکی تر دابخات ، ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لەم بەروارەوە زیندانەکانمان وێران کرد و سوتاندمان و ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیتر هیچکەس لە سێدارە نادرێت، ڕاگەیاندنی ئەو بەیاننامەیەی کە تەنانەت کەس سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەردا ناسەپێندرێت، ئەو ڕاگەیاندنەی کە دەرمان و تەندروستی مافێکە، نەک ئیمتیازێک کە هەندێک بتوانن هەیانبێت، بەڵکو هەمووان هەیانە، ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری مرۆڤایەتی پێش ئێمە کە ناومان ناوە پەروەردەو فێرکردن، ئەرکێکی کۆمەڵگەیە بەرامبەر بە هاوڵاتیەکانی، ڕایدەگەیەنێت کە هەموو مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە ڕەنگ و نەژادو ڕەگەز و زمان و هەموو شتێکی تر، پێویستە بە ئازادی پێکەوە بژین. ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتی ئێمە هیچ هاوڵاتییەکی نییە و هەرکەسێک بگاتە ئێرە دەتوانێت وەک ئەوانی تر بژی و کار بکات، ڕایدەگەیەنین کە ناتوانرێت بەناوی هیچ پیرۆزیەکەوە ڕێگە لەهیچ کەس بگیرێت، تەنانەت ئەوەی کە ڕەنگە بۆ تۆ شتێکی بێمانا بێت، بەڵام بۆ یەکێکی تر دەتوانێت بێت لوتکەی داهێنان و پێویستە ڕێگە بدەین خەڵک ئەمجارەیان قسەکانی خۆیان بکەن کاتێک پێیان لەسەر زەوی دادەنێن، ڕاگەیاندنی ئەمانە خاڵ و چرکەساتێکی شکۆمەندە.
ڕەنگە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بێتە سەر کار لە ئێران و چوار ڕۆژ لە ڕووبەرێکی چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەدا، ڕەنگە بەم شێوەیە ڕووبدات. لەوانەیە لە خوێنی هەڵکێشن و ڕەنگە دواتر تەفروتونایکەن و لەناوی ببەن، ڕەنگە بتوانن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە حکومەتی حەوت ڕۆژەی تاران ناوی ببنەن، بەڵام بڕوا بکەن هەموو ئەو بەڵێنانەی کە لەم بزووتنەوەیەدا خەریکین ئەیدەین، ئەوەیە کە ئەم حەوت ڕۆژە سەبارەت باسی باج و زیادکردن و کەمبوونەوەی بیمەی بێکاری مانگەکان ناکەین. لە یەکەم ڕۆژدا دەچین ئەم شتانە ڕادەگەیەنین، پاشان دەبێت بزانین کێ دەیەوێت، کام تانک دەیەوێت بەسەرماندا تێپەڕێت و هەوڵ دەدەین ڕێگەیان پێ نەدەین. ئەمە تەواوی چیرۆکی ئەو فێڵەیە کەلە پشت حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە شاراوەتەوە. دوای ماوەیەکی زۆر کۆمۆنیزمێک سەریهەڵداوە و خۆشحاڵم کە ئێمە توخمەکانینی و بەم زمانە باسی دەکەین.من خۆشحاڵم کە بەشداریم لەم کۆمۆنیزمەدا ،کۆمۆنیزمێکی دروست بووە کە قەرزداری بزوتنەوە میللی ونەتەوەیی و ڕەگەزی و پیشەسازی کردنەوەکان و ئەو جۆرە شتانە نییە.
کۆمۆنیزم، وەک وتم، هەموو ئازادییە، هەموو یەکسانیخوازییە، هەموو مرۆڤایەتییە. پێم وایە ئێمە ئەم کۆمۆنیزمەمان دروست کردووە. لەوانەیە باوەڕ نەکەیت چونکە پێشتر ڕای کارگەر بوویت یان ئێستاش هەروایت، لەوانەیە نەتەوێت قبوڵ بکەیت چونکە فیدائی بوویت و هەیت و یان ئەندامی بەرەی نیشتمانییت.
ئایا تۆ سەر بە حیزبی توودەیت؟ بەڵام ئەمە باوەڕی ئێمەیە، بەم شێوەیە خۆمان گێل کردووە. ئێمە پێمان وایە ئەمە ئێمە کێین و ئامادەین بۆ ئەوەی هەر کەسێک بە هەر ئامرازێک بیەوێت تاقیمان بکاتەوە. لەم حیزبەدا کراوەیە، هەرکەسێک هەر گومان و خراپ تێگەشتنێکی هەبێت دەتوانێت بێتە لامان و بپرسێت، با بزانم تۆ ئەوەی کەدەیڵێیت یان نا.
ئەگەر دەرکەوت کە هەیە، یان دەرکەوت کە دەتوانێت بێت، ئەوا چیتر بۆ من قبوڵکراو نییە کە کۆمۆنیستێک کە لەگەڵ ئەم رەوتەدا بێت، لە دەرەوەی ئەم حیزبە بێت. پێم وایە لەم حیزبەدا جێگەیەک بۆ زۆرێک لە ئێوە هەیە.
ئەم حیزبە درێژکراوەی هیچ گروپێک نییە، درێژکراوەی هیچ دارودەستەیەک نیە لە زیندان یان هاوڕێیانی ئەو شارە یان هاوڕێیانی قۆناغێکی دیاریکراوی زانکۆی تاران نیە. حیزبی ئەم باوەڕانەیە. و ئەگەر ئەمڕۆ هاتیتە ناو ئەم حیزبەو ئەم بیروباوەڕانەت هەیە، ئەوەئەم حیزبە ئامرازی چالاکی تۆیە. لەم حیزبەدا گروپ چێتی نییە. حیزبی ئازەربایجانی نییە، حیزبی کورد نییە، حیزبی ئەنجومەنی خوێندکارانی تەکنیکی نییە. حیزبی ئەو کەسانەیە کە مانیفێستی کۆمۆنیست بە بنەمای کارەکانیان دەزانن.
منیش وەک باقی هاوڕێیانم ئاواتەخوازم کە زۆرێک لە ئێوە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێراندا بدۆزمەوە.
هەڵبژاردەی نوسراوەکانی مەنسور حیکمەت – لاپەڕە ١٤٩٨ تا ١٥٠٥
دەقی نوسینەوەی ئەم وتارە بۆ یەکەمجار لە “هەڵبژاردەی نوسراوەکان”دا، بڵاوکراوەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حیکمەتیست، خورداد ١٣٨٤ (٢٠٠٥) بڵاوکرایەوە.

دوای کوشتنی ساندینۆ، ئەمریکا باسی کۆتایی هاتنی شۆڕش و یاخیبوونی دە کرد، دوای ٢٧ ساڵ لە نیکاراگوا بزووتنەوەیەک دروست بوو، کە ئیلهامی لە ڕاپەڕینی ساندینۆ وەرگرت و ناوی خۆی نا “ساندینیستا”.

٣\٧\٢٠٢٢




خڕپ… سۆران محەمەدەسوورە

ئێسك

یەک یەک جلکوبەرگی بەر خۆڵەمێشم هەڵدایەوە
بۆ خۆشەویستیی ئێسكانم داچنی
لێوم خستە لێویەوە
بەڵام ڕووحی تێنەگەڕایەوە
هەموو شتێک مرد…
هەموو شتێک؛ وتم
وتی؛ خۆشەویستیی نامرێت وام بیستووە

خۆشەویستیی مرد
ئاسمان داکەوت
خوداش سەری هەڵگرت
٭٭٭

كڕ

دوور دوور شاعیرێک
لە دالێکدا دوو مەدلوولی دیت
بەربەیان خەونێک لە لێفەکەیەوە کوژ…
کوێرەڕێیەک دونیا لە دووردەستەکانی خوشی
تێکچڕژاویی هەڵەنگوتە شارێکی وەندا
خودایەک ئەستێرەیەکی کڕکەوتوو نیشتە سەر پێڵوەکانی
منیش خۆشەویستەکەم…
٭٭٭

خڕپ

خۆم و پێ و ڕێگه‌كان بووین
هه‌ڵتكوڕماندینه‌ غه‌ریبیی
به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی من
تۆ كه‌سێكی دیكه‌ نیت
ڕێگه‌كان غه‌ریبییان لێهه‌ڵكوڕما
پێیه‌كان بێ[هاو]ڕێیی بردنی
خۆشم
نه‌ خودا نه‌ ناكامیی
بڕكی سێبووریی[م] گلی نه‌دانه‌وه

مرۆڤ
بۆنكڕووز گرتوویه‌تی
قاچه‌كانم بۆ ناشاردرێنه‌وه‌

10/ 12/ 2021- 2/ 2022




سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێك-12-… شەماڵ بارەوانی

بەشی دوانزەهەم/

لە بەشی پێشوودا باسمان لەوەکرد، کە، هەرگیز، لە ناو دەوڵەتی سیوکراتیدا ئازادی عەقیدە و بیروباوەڕ و لائیک بوون و سیکۆلاریزم بوون، جێگایان نابێتەوە و هەموو پێکهاتە و ئایینەکانی تر بە پلەدوو هەژمار دەكرێن و هەمیشە ماف خورا و چەوساوەن.

ئەوە ئەگەر ڕێگەی مانەوەیەکی سەرشۆڕانەیان پێ بدرێت و جینۆساید و قڕ نەکرێن، وەکو ئەوەی دەوڵەتی خەلافەت و داعشی تیرۆرست لەگەڵ کوردانی ئێزدی و، مەسیحیەکان کردی.
ئەوە لە بەرامبەر ئایین و ئایدیا جیاوازەکانی دەرەوەی بازنەی ئیسلام، تەنانەت لە ناو خۆشیاندا، هەموان یەکتری ڕەفز و تەکفیر دەکەن و هەوڵی لە ناو بردن و سڕینەوەی یەکتری دەدەن، بڕۆن لاپەڕەکانی مێژووی ئیسلامی هەڵدەنەوە، بزان هەموو ئەو ئاڕاستانەی کە حوکمیان کرد و ئیسلامی بوون، لە نموونەی ڕاشدی، ئومەوی، عەباسی، سەلجوقی، بوەیهی، فاتمی، ئەیوبی، بوەیهی و عوسمانی و کێ و کێیتر چییان بە ئازادیخوازان و جودا بیران و مەزهەبەجیاوازەکان دەکرد.
تەنها کتێبی(تاريخ التعذيب في الاسلام)ـەکەی باقر یاسین بخوێنەوە، کەمن بابەتێکم لە سەر نووسیوەو لە ماڵپەڕی”ئاوێنە”بڵاو بووەتەوە.
بزان چۆن و بەچ شێوازێكی دڕندانە و نامرۆڤانە، ئەشكەنجەی سایكۆلۆجی و فیزیكی مرۆڤ و خەڵكیان داوەو مرۆڤیان هەڵواسیوەو دەست و پێ و سەریان بڕیوەو سەریان بە گاشەبەرد پانكردووەتەوە و داهێنانیان لە شێوازی كوشتن و تیرۆر و تۆقاندن و ئەشكەنجەدان و ئازاردانی خەڵك كردووە، لەو كاتەی تەنها شمشێر زمانی قسەو كۆتا بڕیاربووە و دیكتاتۆریەت و تۆتالیتاریەت فەرمانڕەوایەتی و حوكمی دەكرد و، دەوڵەتی سیوكراتی ڕەها كاریكردووە و شتێك نەبوو بە ناوی سیستەم و لەناو چوارچێوەی ئەوخەلافەتە ئیسلامیانە، بە ناوی دەستاودەستكردنی دەسەڵات و ماف و دیموكراسی و مەدەنیەت و هاووڵاتی بوون و ژن بوون و، شتێك نەبوو لەسای دەسەڵاتی تۆتالیتارانەی ئەو خەلیفانە، بە ناوی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەبڕین و بۆچوونی جیاواز و ئازاد و ڕەخنەی ئازادانە و پلورالیەتی ئایینی و تۆلەرەنس و دیموكراسیەت و دیالۆك، هەموو شتێك بەزەبری هێز و نوكی شمشێر یەكڵایی دەكرایەوە و، چەندان شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیر و جودابیر و لائیك و دنیایەك جەعدی کوڕی دەرهەم و گەیلانی دیمەشقی لە سەر دەستی هیشامی كوڕی عەبدولمەلیكی ئەمیری ئیمانداران و خەلیفە و ولی و سوڵتانەكان، بە تۆمەتی بێ بڕوایی و لادان لە دۆكترینی ئایینی و قەدەریەت، دەست و پێ و سەربڕرداوەو، چەندین (أم قرفە)و محەمەدی كوڕی عەبادە و مەیسەم ئەلسەمار و ڕەشید ئەلهیجری و عەمارەی ئەلكەلبی و موغەیرەی كوڕی سەعیدی ئەلعەجەلی و بەشاری كوڕی بورد و سالح عەبدلقودوس و عەمری كوڕی ئەلحەمەقە و محەمەدی كوڕی حەسەنی زەنگی و حوسێنی كوڕی زەكەرویەی قەرامیتی و ئیبن ئەبو فەوارسی قەرامیتی و دەیان و سەتان و هەزارانیتر هەڵواسراون و بە شمشێر دەست و پێ و گوێچكە بڕدراون، و زمانیان قرتێندراوە و نینۆكەكانیان دەرهێندراوە و بە ئاگرداخكراون و سوتێندراون و بە زیندوێتی زیندەبەچاڵ و ژێرخاك كروان و، خەسێندراون، چاویان هەڵقەندراوە و دڕكی تێ چەقێندراوە و مەسیح ئاسا لە خاچ دراون و دەست و پایان بزمار ئاژەنكراوە، بە قامیش جەستەیان كون و برینداركراوە و خەل و خوێ بە برینەكانیاندا كراوەو لە تەندووری گڕگرتووی پڕ ئاگرخراون و سوتێندراون، بە قامچی و دەست و پێڵەقە و مشتەكۆڵە تامردن لێیان دراوە و، لە؟بەرخۆر ڕاگیراون، سەرو ڕیشیان تاشراوە، لە نێوان دوو ئەسپ بەستراونەتەوە و ڕاكێشراون و دووكەرت كراون، لەسایەی دەوڵەتی سیوكراتی و تۆتالیتاری و لە لایان سوفیانی كوڕی موعاویە و یەزیدی كوڕی موعاویە و موعاویەی كوڕی سوفیان و هارونە ڕەشید و موعتەزید و خالیدی كوڕی وەلید و هیشامی كوڕی مەلیك و ئەبو جەعفەری مەنسور و حەجاجی كوڕی یوسفی سەقەفی و حاكم بیئەمرواللە و مەهدی و ڕەشید و واسقی كوڕی محەمەدی عەبدولمەلیك ئەلزیات و مەروانی كوڕی موحەمەد و عەبدولمەلیكی كوڕی مەروان و یەزیدی كوڕی مەزید و یەزیدی كوڕی ئەلمولهەب و موسلیمی كوڕی عوقبە و قوڕەی بن شورەیك و زیادی بن ئەبیە و موعتەمەدی كوڕی عەباد و فەخرولمەلیك و سەفاحەكان و سەیفولدینەكان و سوڵتانولدینەكان و قائیم بیئەمروللاكان و بلانولحەق و فولانولدەولە و حاكم و خەلیفەو والی و وەزیر و ئەمیرەكانی تر هەموو، جگە لە (عومەری كوڕی عەبدولعەزیز كەكەمتر لە سێ ساڵ حوكمی كرد و، یەزیدی ناقیس شەش مانگ، ئەو دووەی لێ فڕێدەینە دەر)، باقیەكەی تر نووسەر وتەنی هەمووی سەركوتكار و تۆتالییتێر و چەوسێنەر و دیكتاتۆر بوونە و، بەو شێوەیە مرۆڤەكان لە سەر دەستی ئەمان و بە فەرمانی ئەمان و لە سایەی حوكمی ئەمان، دڕندەترین شێوە ئەشكەنجەدراون و لە شێوەی ئاژەڵێك سەر بڕدراون و لە خوێن گەوزێندراون و كوژراون.

چۆن جەعدی كوڕی دەرهەم، لە ڕۆژی جەژنی قوربان و لە شێوەی بەرخێك و لە ژێر منارەی مزگەوت و لە لایان (خالدقەسری) والی عیراق و پێش ئەوێش حیجاز، لەسەردەمی خەلافەتی ئیسلامیەوە سەردەبڕدرێت و براكەی ئەمیش (ئەسەد) كە والی خوراسان دەبێت، هەمان شێوە دەست و پێی هەموو لایانگرانی حارسی كوڕی سەریج دەبڕێت، تەبەری مێژوونووسی ئیسلامی باس لەوە دەكات، چۆن كە، لەسەردەمی عەباسیەكان و تەنها لە سەر دەستی ئەبو موسلیمی خوراسانی ٦٠٠ هەزار، ژن و پیاو مێردمنداڵ عیدامكراون و بە شمشێرسەربڕردراون.

ئەسفەهانی لەوەدەدوێت كە ئەبو جەعفەری مەنسور لەسەردەمی خەلیفایەتی و دەسەڵاتی خۆیدا بەعزێك لە عەلەویەكانی بە زیندوویی زیندەبەچاڵ كردووە.




زۆڵە ژورنالیست… ئازاد حەمە

(((پێشکەشە بە خانمە ژورنالیست شیرین ئەبو عەقلە و هاوشێوەکانی، کە یەکلابووەوە بە گولەی ئیسرائیلییەکان کوژراوە)))

دەستپێک: زۆڵەکان بەرهەمی داڕمانی ڕەوشتیین

لەم سەرەتایەوە زۆر بەڕاشکاوی دەڵێم، زۆڵە ژورنالیستەکان بەرهەمی داڕمان(کۆلاپس)ی ڕەوشتیی کۆمەڵگەی ئێمەن و میدیای سێبەریش دایکی ڕاستەقینەی زۆڵە ژورنالیستەکانە. ئەم جۆرە، یان چەشنە(کاتیگۆری) لە ژورنالیست لە زۆر کۆمەڵگەدا هەن و دەکرێت کۆمەڵگە گەندەڵەکان بە شوێنی سەرەکی زۆڵە ژورنالیستەکان لەقەڵەمبدرێت.
لە کۆمەڵگە گەندەڵەکان، ئەڵبەتە لە کۆمەڵکە زۆرداریی و سەربازیی و دیکتاتۆرەکانیشدا، کە لەوێندەرێ زۆڵە ژورنالیستەکان بازاڕیان گەرمە، سیاسەت دووفاقانە کاردەکات. ئەمەش گرفتارئامێزیی و بێ مافیی بۆ مرۆڤەکان دێنێت.
سەرباری ئەوەی وترا، لە دیدی سیاسیی و سۆسیۆ-ئابوورییەوە توێژەران لەسەر ئەوە کۆکن، کە کۆمەڵگە گەندەڵەکان کۆمەڵگەگەلێکی چەتەئامێز، مافیاگەرا و تاکڕەون. لەبەرئەوە ژینگەی ئەم جۆرە کۆمەڵگانە لەبارە بۆ هاتنەدونیای زۆڵە ژورنالیست و زۆڵەکانی بواری پێشەکانی تریش(داد، پەروەردە، تەندروستی، ڕوناکبیریی، ئەکادێمی).
هەرچی کۆمەڵگە نا-گەندەڵەکانە دیاردەکانی لەبنڕا جیاوازن. لە کۆمەڵگە نا-گەندەڵەکاندا زۆڵە ژورنالیستەکان جێگایان نابێتەوە. نەک هەر لەبەرئەوەی لەوێندەرێ هاریکاری مادی ناکرێن، مافی تاک پارێزراوە، یاسا سەروەرە و تەمەنی میدیای سێبەریش کورتە، لەبەرئەوەش، کە هاوڵاتیانی ئەو کۆمەڵگانەی بە گەندەڵی ئاشنانیین خاوەنی ئەو جۆرە ئاگایی و روناکبیرییەن، کە دەزانن کاریان بە میدیای سێبەر مەیسەرنابێت و کێشە سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانیشیان لەژێرسایەی میدیای سێبەر وەک خۆی دەمێنێتەوە.
بە حوکمی ئەوەی زۆڵە ژورنالیستەکان لە کۆمەڵگە گەندەڵەکان دوانەییانە(دووفاقانە) کاردەکەن و پەیوەندیشیان بە کەسی یەکەم و دووەمی ناو حیزبەکان و بگرە سەرمایەدارەکانەوە بەهێزە بەردەوام پارێزراون.
لێرەوە بە پێویستم زانیوە لەڕێگای جۆرێک لە زۆڵەوە، زۆڵە ژورنالیست، قسە لە زۆڵگەرایی ناو کۆمەڵگەی نوێی خۆمان بکەم و دواتر بچمە ناخی وشەدانی ئەم چەشنە لە زۆڵ. تا ئەو دەمەی سیاسەتی هەڵە سەروەر بێت کۆمەڵگە بەردەوامدەبێت لە ناولێنانی ئەم جۆرە زۆڵە و زۆڵەکانی ناو پیشەکانی تریش بە لێهاتوو و هۆشیار.
ئەو نیازەی لەدووتۆێی ئەم باسە پوختەدا خوازیارم بیپێکم، ئاکاری سەمەرەی زۆڵەکانی نێوەندی ڕۆژنامەگەریی کوردییە. واتە، ئەوەی لەم کورتە نوسینە باسیدەکەم ئەو زۆڵە نییە بە زۆڵی لە دەرەوەی پەیوەندییەکی نایاسایی لەدایکدەبێت، بەڵکو ئەو زۆڵەیە لە ئامێزی خێزانێکی نۆرماڵ پەروەردەدەکرێت و وەکیتریش وەک کەسێکی زۆڵەشەیتانی بێباک و دژە بەها ڕەفتاردەکات.
لەمیانەی ئەم دەستپێکەشەوە دەپرسم: کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ چۆن دەبیت بە زۆڵە ژورنالیست؟ ئایا زۆڵی جۆرێکە لە زیرەکیی؟ یان زۆڵی جۆرێک لە زرنگیی تایبەتی تیاپەنهانە؟ دەکرێت زۆڵ بیت و لە تەلەفزیۆنێک کاربکەیت؟ لەناو ستافی ڕوناکبیریی گۆڤار یان ژورناڵیک دا بیت؟ ئەمانە و چەندین پرسیار و تێڕامانی دی دەبنە هەوێنی قسەکردنەکانم.
کۆتا وتنی ئەم دەستپێکە ئەوەیە، کە داوادەکەم خوێنەری ئەم چەند دێڕە زۆڵە ژورنالیست لە ژورنالیستی ڕاستەقینە جیابکاتەوە و ئەندێشەی خۆی ڕادەستی زۆڵە ژورنالیست نەکات و هەواڵ و ڕووماڵەکانی بەهەندوەرنەگرێت و وەک دوژمنی وتنی ڕاستیش تەماشایبکات.

زۆڵگەردانی
ڕوونە، کە دەستەواژەی زۆڵ لە خودی خۆیدا نەختێک، بگرە زۆریش، سەمەرەیە، ئەو دەمەش، کە دەدرێتە پاڵ ژورنالیست ڕووبەری سەمەرەبوونەکە زیاتردەکات و لەوسەریشەوە خۆی پتر کاریگەر و سەرسامکەر نیشاندەدات. بەڵام زۆڵگەردانی وەک پاشاگەردانی نییە. پاشاگەردانی لەئاکامی بێ سەرۆکی و نەبوونی سەرکردەی ڕاستەقینەوە دەردەکەوێت و پشێویی و نائارامی دەکات بە بنەمای خۆی، هەرچی زۆڵگەردانییە لێرەدا بەو واتایە بەکاردێت، کە هەر زۆڵە و بۆخۆی دەژیت و دونیای خۆی بە ئارەزووی خۆی دروستدەکات.
بەپێی دەستوری زۆڵگەردانی بێت ڕاستگۆیی لە هەڵوەدا و تەرە دا دەژیت و زۆڵیش زۆڵی تر قوتدەدات و چارەنوسی زۆڵگەردانیش بەدەست زۆڵترینەوە دەبێت. ئەمە سەرباری ئەوەی زۆڵ لە دەمی زۆڵگەردانیدا یاری جیاواز و چاوەڕێنەکراو دەکات.
لەبەرئەوەی باسکرا، بۆ من نوسین لەسەر زۆڵە ژورنالیست پڕە لە تاسە و پەژارەیی. نوسین لەوبارەیەوە بۆ خۆشی و خەندە نییە. نوسینی لەم شێوەیە نوکتەئامێزی و خەندەئامێزی بەدوای خۆیدا ناهێنێت. بۆ من نوسین لەسەر بوونی زۆڵە ژورنالیست لە کۆمەڵگەی نوێی ئێمەدا مایەی سیس بوون و ژاکانی ئاکارە(موراڵە).
بوونی ئەم چەشنە لە ژورنالیست ئاماژەیە لەسەر یەکگرتنەوەی بێباکی لەتەک ناکامیدا. زۆڵە ژورنالیست ڕۆژانە بە پەناماندا تێدەپەڕیت و لەناو گەرمایی ژیان کەسیرەمان دەکات(کەسیرەبوون= گرژهەڵاتن لەسەرماندا).

کێ زۆڵە ژورنالیستە؟
پرسیاری هەرە بناغەیی ئەم نوسینە ئەمەیە: کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ ئەوانەن، کە تەنیا لە خەونی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندان. ئەوانە سایکۆپاتی (دروونبیمار) psychopath ئێستاشمانن. زۆر بەدەگمەن زۆڵە ژورنالیستەکان زیانیان بەردەکەوێت. گەر تۆزقاڵە زیانێکیشیان بەرکەوێت ئەوا یان نەخشەیان بۆداناوە، یان بە ڕێکەوت بەریانکەوتووە، لێ ئەو دەمەش یەک نەخت زیانیان بەردەکەوێت قازانجێکی زۆر لەوە دەکەن. نموونەشمان لەسەر ئەوە زۆرە.
کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ ئەوانەن، کە خەو بە تراجیدیاوە دەبینن. زۆڵە ژورنالیستەکان خوازیارن تراجیدیا ڕووبدات، تا بەهۆیەوە دەرکەون و بێنەگۆ. ئەوەی لەم حاڵەتەدا زۆڵە ژورنالیست لە ژورنالیستی ڕاستەقینە جیادەکاتەوە ئەوەیە، کە زۆڵە ژورنالیست لەسەر تراجیدیا و کارەساتی جەرگبڕ مشەخۆرە. ئیدی دوای ئەوە مانشێتی سۆزاوی و وروژێنەری زۆڵە ژورنالیست لە گشت لایەکەوە خۆی دەکات بە ئەندێشەماندا.
بەو جۆرە بێت کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ زۆڵە ژورنالیستەکان ئەو جۆرەن، کە شەیدای مایکرۆفۆنن. لە کوێ تراجیدیایەک هەبێت لەوێندەرێ دەپەیڤن، کە دەشپەیڤن خۆیان وەک کۆتا مرۆڤدۆستی سەرزەمین نیشاندەدەن. ئەمەش لەبەرئەوەی زۆڵبوونەکەیان وایانلێدەکات پیشەکەیان لا بێ بەها و ناکاریگەر بێت.
ئاشکرایە، کە پیشەی ژورنالیستی شتێکی پڕمانا و بەرپرسیارئامێزییە، لێ زۆڵیەتی وادەکات پیشەی ژورنالیستی بە ئاقارێکی سەرلەبەر جیاوازدا بڕوات.
کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ دەشێت ئەوانەبن، کە بەردەوام چەنەلێدەدەن و پێشیانوایە گشت ڕاستی وا لەبەرباخەڵی ئەواندا. وەکیتریش زۆڵە ژورنالیستەکان سۆفیستەکانی Sophist (سوفستاییەکانی یۆنانی کۆن) سەردەمی ئێستامانن و پرۆتۆگۆراس Protagoras و گۆرگیاس Gorgias یش بە شاگردی خۆیان نازانن. یاریکردن بە ڕاستی و وشەفرۆشی باشترین کاری زۆڵە ژورنالیستەکانە و لەگەڵ زاڵبوونی ئاکاری نیولیبرالیزمیش زۆڵە ژورنالیستی وەک پەتا لێرە و لەوێ دا بڵاوبووەتەوە.
ئەو شیاوییانەی وتاری سیاسیی نیولیبرالیزم خستوویەتە بەردەست زۆڵە ژورنالیستەکان لە دیرۆکی سەرمایەدارییەوە سەرچاوەدەگرێت. کۆمەڵگەی تازەش لە زۆر ڕووەوە قۆرت و چەوتیەکانی هەر لەم وتارەوە بەدەستهێناوە.
دیسانەوە دەپرسم: کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ له‌ بنچینه‌دا، ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە لە سەر هەموو شتێک و لە هەموو شوێنێک دەنووسن و لەکۆتایشدا هەستدەکەین هیچیان نەنووسیووە. زۆڵە ژورنالیستەکان زۆر دەنووسن و بێ پرینسیپانەش دەنووسن. نووسین لای ئەمانە وشەسازییەکی ڕۆژانەیە و تانە و پلار، تەشەرە و توانج بەهەندوەرناگرێت. نووسینی پووچ و سەرەڕۆ، یان ئەو جۆرە نووسینەی بێباکی و نابەرپرسیاریی بەرهەمدێنێت بەری بیری زۆڵە ژورنالیستەکانە.
سەرباری ئەوە، دەخوازم دووبارە بپرسمەوە کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ ئەو جۆرەن لە ژورنالیست، کە ناهێمن و چەنەباز و پۆپۆلیستن. زۆڵە ژورنالیستەکان لە وتنا گەرم و زۆربڵێن. وا قسەدەکەن کە دایکی ڕاستیین، لێ دەمێکە ڕاستیی قوربانی دەستی ئەمانەیە و وەکیتریش خۆیان وەک گوناح و فریشتە نیشاندەدەن.
دەپرسمەوە کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ ئەوانە زۆڵە ژورنالیستن، کە یاریزانن. یاری بە وشە، بە ڕاستی و بە ڕووداو دەکەن. ڕاستی بۆ ئەم جۆرە لە ژورنالیست بریتییە لە ڕیزکردنی وشە. ڕوداوەکانیش بۆ ئەمانە تا ئەو جێگایە مانادارە، کە خۆیان لە ناو مانشێتێکدا دەبیننەوە.
بەم جۆرە بێت بۆ دواجار دەپرسم: کێ زۆڵە ژورنالیستە؟ ئەوانەن، کە پارێزەری بێدادییەکانی کۆمەڵگەن، لەسەر خوانی سیاسی و دەوڵەمەندەکانی کوردستان باس لە کاری ڕۆژنامەوانیی خۆیان دەکەن. بگرە هەر زۆڵە ژورنالیستەکانیشن، کە ڕاستەوخۆ ژیانی هیچ سیاسی و دەوڵەمەندێک ناخەنە ژێرگومان و مەترسییەوە.
بەڵێ زۆڵە ژورنالیستەکان مانشێتە سەرنجڕاکێشەکان لە باخ و سەرمێزی خواردنەوەکان دەستنیشاندەکەن. تاساڵانێکیش لەمەوبەر ئاگام لێبوو، کە زۆڵە ژورنالیستەکان بابەتی مانشێتە گرنگەکانیان لە باخ و سەرمێزی خواردنەوە لەگەڵ سیاسیی و دەوڵەمەندەکان دادەڕشت. زۆرجار زۆڵە ژورنالیستەکان ناونیشانی مانشێتە هەستیارەکانیان بەدەم قاقا و نوکتەوە دەهۆنیەوە و بەجۆرێکیش ڕێزمانی مانشێتەکانیان دادەنا، کە نزیک بێت لە بەرژەوەندی سیاسیی و بازرگانەکان. بەجۆرێک ڕاستییەکانیان لە ناواخنی مانشێتەکانیان دەئاخنی، کە نە شیش بسوتێت نە کەباب.

ئەوەی زۆڵە ژورنالیست لە ژورنالیستی ڕاستەقینە جیادەکاتەوە
بوون بە زۆڵە ژورنالیست بەڕێکەوت نییە و کۆشش و تەقەلایەکی زۆر و بێ وچانی دەوێت. وەکیتر، گێلەکان نابنە زۆڵە ژورنالیست. ئەوانە دەبنە ئەمە، کە جۆرێک لە زرنگی و هۆشیاری تایبەتیان هەیە و بە بەرژەوەندییەکانیشیان ئاشنان. ئەمانە، زۆڵە ژورنالیستەکان، دەزانن چیدەکەن، لە کوێ چی دەڵێن و چۆنیشی دەڵێن. بۆیە ئەوەی زۆڵە ژورنالیست لە ژورنالیستی ڕاستەقینە جیادەکاتەوە زۆر شتە. لای خوارەوە هەندێکیان بەسەردەکەینەوە.
زۆڵە ژورنالیست بەردەوام هەیە و لە هەموو شوێنێکیشدا دەردەکەوێت. ئێستا لێرەیە، لە سلێمانییە و تاوێکیتر لە بادینانە. سبەی لە هەولێرە و دواتر لە هەڵەبجەیە. گشت شوێنێک دەکات بێ ئەوەی دووچاری مەترسی ببێتەوە. ئەوەش، کە وادەکات دووچاری هێچ کێشەیەک نەبێتەوە تایبەتمەندییە سۆفیستییەکەیەتی. ئەمەو ئەم جۆرە زۆڵە جارجارە لەو جەولانە خەو بە ڕووبەڕووبونەوە و پەلاماردانێکیشەوە دەبینێت. ناوبراو مردووی شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکانە، نەک تەنیا لەبەرئەوەی کارەکەی ئەوەی لێداوادەکات، لەبەرئەوەش، کە سایکۆلۆجیای زۆڵایەتی لە ناخی زۆڵە ژورنالیستدا کارایە.
زۆڵە ژورنالیست بۆ ئەوەی هەبێت و بەردەوامبێت پێویستی بە دراما و داستانە. پێویستی بە درێژدادڕی و کاوێژسازییە. بەواتایەکیتر، ئەم جۆرە ژورنالیستە لەسەر قەیرانەکانی ئێمە دەژیت. تا قەیران هەبێت ئەو مانشێتی وروژێنەر و یاریئامێزانە دادەڕێژێت.
هەرچی ژورنالیستی ڕاستەقینەیە، کە بوونی لە کۆمەڵگەی ئێمە و هاوشێوەکانی خەریکە دەبێتە شتێکی دانسقە و دەگمەن، ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە. بۆ ژورنالیستی ڕاستەقینە وتنی ڕاستی سەروی گشت وتنەکانە. هاوکات ئەم جۆرە ژورنالیستە لە خۆڕا ناپەیڤێت، کە دەشپەیڤێت ڕاستی لە ناڕاستی جیادەکاتەوە و خۆی لای سیاسی و دەوڵەمەند ناشریندەکات. ئەمەو ئەم شێوە ژورنالیستە مات و خەمبارە و کارەکانی، کە بریتیین لە بەدواچوون و یەکلاکردنەوە، دوور لە سۆز و ڕاگرتنی بەڵانس ئەنجامدەدات.
لەوەی باسکرا سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە، کە ژورنالیستی ڕاستەقینە بێباک و قۆشمەچی نییە. ئامادەیە سەری خۆی لەپێناو گەیشتن بە وەڵام بۆ پرسیارێکی هەستیار دانێت. ژورنالیستی ڕاستەقینە، ڕێک بە پێچەوانەی زۆڵە ژورنالیست، هۆگری کارەکەیەتی و لە بنەچەی کارەکەشی واحاڵییە، کە ئەرکێکی ئاکاریی(موڕالیی) لەسەرە و قەرزێکی ڕەوشتیشی لەئەستۆدایە.
وێڕای ئەوە، ژورنالیستی ڕاستەقینە بە سەلیقەوە لە سەختگیرییە ژورنالیستییەکان دێتەدەرێ و بەکارامایشەوە دژوێژ (پارادۆکس)ەکان شیکاردەکات. ڕچەشكێنی ژورنالیستی ڕاستەقینە ئەوکاتانە دەردەکەوێت، کە گورزێکی سامناک لە بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەدات و چاوپۆشیش ناکات لە بی مافییەکان.

زۆڵە ژورنالیستەکان بەرهەمی میدیای سێبەرن
سەری باس و بنی باسی زۆڵە ژورنالیستەکان میدیای سێبەرە و هەر خۆشیان زووزوو دەمانکەن بە دوژمنی ئەم جۆرە میدیایە. لەبەرئەوەی میدیای سێبەر بەخێوکەر و دروستکەری زۆڵە ژورنالیستەکانە بەردەوام قاچێکیان لەناو ئەم میدیایەدایە. بەدڵنیاییەوە میدیای سێبەر ئەو چەشنە لە ژورنالیست دروستدەکات، کە دەزانێت کێکە گەورەکە لە کوێیە. بۆ زۆڵە ژورنالیستەکان کێکە گەورەکە وا لەناو میدیای غەیرە سێبەر. باشە بۆ؟
لەبەرئەوەی ئەم جۆرە ژورنالیستانە کەسانێکی دەبەنگ و ناوریا نیین، ئەو نەختە کێکەیان بەلاوە مەبەست نییە لە دەڤەری میدیای سێبەردایە. ئەمانە چاک لەوە حاڵیین مانەوەیان لە زۆنی میدیای سێبەر شتێکی کاتیی، یارییەکی دۆڕاو و بی گەرانتییە، بۆیە زۆڵە ژورنالیستەکان گشت بوونی خۆیان و تەکنەلۆژیا زۆڵاویەکەیان لە بەرگێکی تردا لەناو میدیای غەیرەسێبەر دەخەنەگەڕ.
بەزمەکە لەوەدایە، ئەو ماوەیەی زۆڵە ژورنالیستەکان لەناو میدیای سێبەر بەسەریانبردووە، بە جۆرێکی تر بە ئێمەی دەفرۆشنەوە و وەک قۆناغێکی زێڕینی خۆشیان تەماشیدەکەن؛ گوایە لەوێندەرێ کاری دەگمەن و تایبەتییان کردووە. وێڕای ئەوە، ئەوەندەی لە شەڕی نێوان زۆڵە ژورنالیستەکانەوە فێری ڕاستیبێژی دەبین و بە شاراوەکان ئاشنادەبین ئەوەندە لە شەڕی نێوان زۆڵە ژورنالیستەکان و ژورنالیستە ڕاستەقینەکانەوە شت فێرنابین. شەڕی نێوان زۆڵە ژورنالیستەکان شەڕە لەپێناوی پلەوپایەی ناو ڕاگەیاندن و دابەشکردنی کێکی داهاتوو، نزیکبوونەوە لە سیاسی و سەرمایەدارەکان و چەندین دیاردەیتر.

زۆڵە ژورنالیست کەسایەتییەکی سایکۆپاتی(دروونبیمار) هەیە
بە بی گومانەوە، هێما بۆ ئەوە دەکەین، کە زۆڵە ژورنالیست کەسایەتییەکی سایکۆپاتی psychopath (دەروونبیمار) شی هەیە. کەسی سایکۆپات کەسێکی دەروونناساغی بێ سۆز و ئاکار لادەرە. تابڵێیت درۆزن و هەڵخەڵەتێنەر و ڕەفتار ترازاوە. لەوە سەمەرەتر کەسی سایکۆپات هەست بە ناموردای و تێکشکانی خۆی ناکات. ئەگەرچی زیرەکییەکی ڕووکەشیشی هەیە، لێ خۆپەرستییەکەی، کە لە لوتکەدایە، ئەوەی لێتێکدەدات. سەرباری ئەوە، ئەم جۆرە کەسە بێ شەرمە و توانای دادوەری ڕاستەقینەی نییە و بەردەوامیش لە خەمی خۆی دایە.
کەوابێت ئەوەی لای سەرەوە سەبارەت بە کەسایەتی سایکۆپات وترا لە زۆر ڕووەوە لە زۆڵە ژورنالیستیش دا بەدیدەکرێت. زۆڵە ژورنالیست ئەو دەروونبیمارەیە ناشێت پشتی پێببەسترێت. کەسی لەم جۆرە بەرامبەر بە کێشەکانی کۆمەڵگە بێباکە و خەو بە بەسەرهات و ئاشوبەوە دەببینێت.
زۆڵە ژورنالیست هەرگیز ژیانی، بەرژەوەندییەکانی، ناخاتە بەر مەترسیی و جۆرە هەڕەشەیەکەوە، کە بێدەرەتانی بکات. ئەمە ئەو کەسەشە، کە ناخوازێت موغامەرە بکات و بۆئەوەی دەرفەتی ئەوەشی بۆ دروستبێت لەبەردەم مایکرۆفۆن دا قسەبکات و دلۆڤانی خۆی بۆ سیاسیی و سەرمایەدارەکانی کۆمەڵگە نیشانبدات بێباکانە گومان لە ئاکاری ژورنالیستی ڕاستەقینە دەکات.

زۆڵە ژورنالیست دوژمنی ڕاستییە
کاری ژورنالیستی کارێکی لێوڕێژە لە گەڕان بەدوای گەواهی و بەڵگە، لە خستنەڕووی پڕنۆ(دەلیل) و ساغکردنەوەی ڕاستییەکان. ئەمە بۆ زۆڵە ژورنالیست بەجۆرێکی ترە. لەبەرئەوەی ئەو دوژمنی ڕاستییە بکوژی سەرەکی دادیشە. بەم شێوەیە بێت، ئەوەی ناوبراو تێیناگات، یاخود ناخوازێت تێیبگات، ڕاستییە. بەڵام زۆڵە ژورنالیست بۆ ئەوەی هەبێت و بەرژەوەندییەکانیشی پارێزراوبێت لە هیچەوە ڕاستی دروستدەکات. کێشەی ئەم جۆرە لە ڕاستی ئەوەیە، کە کەس پێویستی پێی نییە. ڕاستییەک بەرهەمی هیچیی بێت ناڕاستییە و دژی تاکەکانی کۆمەڵگەشە.
ڕاستییەک لە منداڵدانی هیچییەوە بێتەکایەوە دژە بەهاو و بەدفەڕ و بەدنیهادە. بۆیشە کۆمەڵگەی گەندەڵ بەهەشتی زۆڵە ژورنالیست و دۆزەخی ژورنالیستی ڕاستەقینەیە. لە سۆنگەی ئەم لایەنەشەوە بەوە دەگەین، کە بیر و ڕەفتاری زۆڵەکانی ناو ژورنالیستی ئەمڕۆمان شیرازەی کۆمەڵگەیان لەبەر یەک هەڵوەشاندووەتەوە.
زۆڵەکان لە ئێستادا، لە کۆمەڵگەی تازەی کوردی دا، زۆر و زەبەندەن، ژمارەیەکی بێ شومار لە زۆڵ لە نێوەندە هەستیارە جیاجیاکانی کۆمەڵگەدا کاری خۆیان دەکەن و کاریگەریی زۆڵانەی خۆشیان ڕۆژانە لەو نێوەندانەدا دادەنێن.
لێرەدا هیچ دور ناڕۆم گەر بلێم: ژمارەیەکی بێ شومار زۆڵمان لە پەرلەمان، لە وەزارەتەکان، لە زانکۆکان، لە سەنتەرەکانی ڕوناکبیری، لە پەروەردە و لە تەندروستیدا هەیە. زۆرێکیش لەمانە ژورنالیست و میدیای تایبەت بە خۆیان هەیە. ئەم زۆڵانە تێکدەری ڕیشاڵی کۆمەڵگەن و لە داڕمان و گەندەڵکردنیشی بەرپرسیارن.
بەبێگومانە دەڵێم: لەژێر سایەی زۆڵەکان، زۆڵەژیرەکان، نەک هەر سیاسەت، پەروەردە، فێربوون و کردی ڕوناکبییریی بی بەها و قێزەوەنکراوە، ئەوەش قێزەوەنکراوە، کە پێیدەڵێن کاری ژورنالیستی و گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی.

چۆن لە زۆڵە ژورنالیست ڕزگارمان بێت؟
ئەوەی كه هەمیشه، بۆ زۆرێک، لێرەدا جێگای پرسیاره ئەوەیه، کە زۆڵە ژورنالیست خۆی بەرهەمی خۆیەتی، یان لەدەرەوەی خودی خۆیەوە دێتەکایەوە؟ لە دەستپێکدا جەختمانلیکرد، کە زۆڵەکان بەرهەمی داڕمانی ڕەوشتیی کۆمەڵگەی ئێمەن. بەم جۆرە، بە چاککردنی ئەم ڕەوشتە ڕزگارمان دەبێت لەم جۆرە زۆڵە.
بە نەمانی ڕیشاڵی گەندەڵی لە کۆمەڵگە ڕزگارمان دەبێت لە ئاکاری زۆڵە ژورنالیستەکان. کەواتە تا ئەو دەمەی ئەم چەشنە کۆمەڵگەیە کۆمەڵگەی ئێمەبێت پێویستمان بەوەیە گوێ لە زۆڵە ژورنالیستەکان نەگرین، ئەوەی ئەوان بە ڕاستی دەزانن ئێمە گومانیلێبکەین، بۆچوون و تێگەیشتنەکانیان ڕەتبکەینەوە و باوەڕیپێنەکەین، تا پێماندەکرێت خوێنەر و گوێگریان نەبین، ئەوان بە سەرچاوەی ڕاستی و زانیاریش نەزانین.
بەو جۆرە بێت، کوشتنی رۆحیی زۆڵە ژورنالیستەکان لەوێوە دەستپێدەکات، کە هەردەم پێیانبوترێت “”تۆ بێ لایەن نییت و من بۆچونەکانتم لا بەهەند نییە””.
دوا وتن
پێشتریش (لە باسێک بەناوی “زۆڵ و زۆڵناسی، زۆڵەکانی نێوەندی سیاسی، ڕوناکبیری و ئەکادێمی””) وتوومە، زۆڵ ئەو کەسەیە دەستی لە شێواندنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و مرۆڤدۆستی لە کۆمەڵگەی نوێی ئێمەدا هەیە. وەکیتر، دەشخوازم بڵێم لەڕێگای فەلسەفەوە، وەک ئەرکێکی ڕەوشتی، لای سەرەوە ڕۆچوومە ناو قسەکردن لە زۆڵە ژورنالیست و بە دیاردەیەکی گەمار، پیس و چەپەڵی ناو کۆمەڵگەی تازەی کوردیشم لەقەڵەمدا.
سەرباری ئەوە، کۆمەڵگەی کوردی ئێستای ئێمە، کە وەک گشت کۆمەلگاکان لەژێر فشاری سۆسیال میدیایە، لێوانلێو نییە لە زۆڵە ژورنالیست. کۆمەڵگەی میدیایی ئێمە ژورنالیستی بەئەمەک و مرۆڤدۆستی زۆری بەخۆوە دیووە، لێ دەشناڵێنێت بەدەست ئەو نەختە زۆڵە ژورنالیستەوە، کە لە گشت شوێنێکی هەرێمدا ڕێکەوتدەکرێن.
تێگەیشتن لە زۆڵە ژورنالیست داوای ئەوەمان لێدەکات لەو بونیادە حاڵیببین، کە ئەم چەشنە ژورنالیستە دروستدەکات. بونیادی سیاسی و کۆمەڵایەتیمان توانایەکی ئەفسانەیی لە دروستکردنی ئەم جۆرە ژورنالیستانە هەبووە. ئەمەش مێژووەکەی بۆ پاش ڕاپەرین دەگەڕێتەوە و لەگەڵ گشت قەیران و تەنگژەیەکی سیاسی و ئابوورییش چاک تەشەنەی کردووە.
بەواتەیکیتر، زۆڵە ژورنالیستەکان لەم ساڵانەی دواییدا، بەهۆی قوڵبوونەوەی ئازارە کۆمەڵایەتی-ئابووری و سیاسییەکانی تاکی کوردەوە، توانیویانە لەناو پانتاییەکی بەریندا کارابن. لەبەرئەوە پێویستە بەسەلیقەوە، نەک بێباکانە، لەوە حاڵیبین، کە کارایی زۆڵە ژورنالیست لە کۆمەڵگەی ئەم دوو دەیەی دواییدا زادەی چ هەل و مەرجێکە.
گومانیناوێت، کۆمەڵگەی کوردی ئێستای ئێمە خاوەنی پۆلێک ژورنالیستی بێدەنگ و بەمروەتە، لێ لە هەمان کاتدا و لەژێرسایەی زۆڵە ژورنالیستەکان دۆزی ژورنالیستیمان تابڵێیت ماندوو و ناساغە و هەواڵ و زانیاری بێ نرخ و هەرزان، کە بەرهەمی زۆڵە ژورنالیستەکانە، ڕۆژانە گەمارۆماندەدات.
سەرئەنجام ئەوەش دەڵێم: ڕۆژانە چەندین دیمەنی زۆر و زەبەند لەناو شار، لە شوێنە گشتییەکان، لەناو سۆسیال میدیا، لە دامەزراوەکاندا بەدیدەکەین، کە پێماندەڵێن ئێرە شوێنی ڕاستەقینەی زۆڵییە. گرفتەکە لێرەدا لەوەدایە، کە ئەو شوێنانە لەزیادبووندان و خۆشیان بۆ ناو گشت کایە ناسک و هەستیارەکانی کۆمەڵگە و ژیان شۆرکردووەتەوە.
زۆڵەکانی ئەو کایە هەستیارانە ئەو وێنەیە لە ئەندێشەماندا بەرجەستەدەکەن، کە زۆڵی ژیرییەکی تایبەت بە خۆی هەیە. واتە زۆڵ دەبەنگ نییە. ئەمەش داوای ئەوەمان لێدەکات لە زۆڵناسی بکۆڵینەوە و لە دۆزی زۆڵ و زۆڵیەتیش بڕامێین، کە لێوانلێوە لە بێ ڕەوشتی. ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی، کە کۆمەڵگەی ئێمە بەدەست ئەم زۆڵانەوە دەناڵێنێت. زۆڵەکان کۆمەڵگەی ئێمەیان کردووەتە كەلاوە و بەرامبەر بە ئاییندەشمان بی خەمن.

سەرنج: ئەم باسە تەواوکەری ئەو باسەیە پێشتر ، لە ڕێکەوتی 2021-11-11 لە ماڵپەری ئاوینە و دواتر لە دەنگەکان بەناوی(زۆڵ و زۆڵناسی، زۆڵەکانی نێوەندی سیاسی، ڕوناکبیری و ئەکادێمی) بڵاوکرایەوە.




كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕۆمانی قوربانی ژماره‌ 256 دا… سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

هه‌موو ڕووداوێك كه‌ ڕووده‌دات، په‌یوه‌سته‌ به‌ كات و شوێنێكی دیاریكراو. كرده‌ی ڕووداو دوای ڕوودانی ده‌بێته‌ مێژوو، بۆیه‌شه‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كه‌، واتا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژوو، كه‌ تیایدا به‌ شێوه‌یه‌كی كرنۆلۆژییانه‌ و به‌ دوای یه‌كترداهاتنی زنجیره‌ی ڕووداوه‌كان پێكدێنێت. بۆیه‌ ده‌كرێ بڵێین هه‌موو ڕووداوێك هه‌ڵگری دوو زه‌مه‌نی جیباوازه‌، زه‌مه‌نێك كه‌ ڕووداوه‌كه‌ی تیادا ڕووده‌دات و ده‌می ئێستای ڕووداوه‌كه‌یه‌، زه‌مه‌نێكیش كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، دوای ساڵانێكی زۆر له‌ ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌ جا هه‌ر ڕووداوێك بێت. یه‌كێك له‌ دیارترین خاسیه‌ته‌كانی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێك ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بگێڕه‌وه‌ی ڕووداو، چه‌ند توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، ڕووداوه‌كه‌ بگێڕێته‌وه‌ كۆنسێكته‌ مێژووییه‌كه‌ و ئه‌و هه‌سته‌ لای بۆ بگێڕه‌ڕه‌وه‌ دروست بكات، كه‌ ئه‌و له‌نێو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كه‌ دابووه‌، ئه‌گه‌ر خۆشی تیادا به‌ شدار نه‌بووبێت. به‌و مانایه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ڕووداوێكی مێژوویی، ئیدی بچینه‌وه‌ نێو ئه‌و ساتانه‌ و زه‌مه‌ن بوه‌ستێت، نه‌ك خودی ڕووداوه‌كه‌، بێته‌وه‌ نێو زه‌مه‌نی ئێستا كه‌ زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌یه‌. ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك خوێنه‌رێك تێبینیم كرد بێت، له‌ به‌شێك له‌ گێڕانه‌وه‌ ئه‌ده‌بی و بایۆگرافییه‌كان، ئه‌و دوو زه‌مه‌نه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه‌ هه‌ستی پێ ناكرێت و له‌ یه‌كتری جیا ناكرێنه‌وه‌. به‌و مانایه‌ی كه‌ ڕووداوێك ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕابردوو ڕوویداوه‌، ئیدی له‌ بری ئه‌وه‌ی بۆ زه‌مه‌نی ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووداوه‌كه‌ دێنه‌ نێو زه‌مه‌نی ئێستا. بۆیه‌شه‌ ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ی زه‌قه‌وه‌، كه‌ خۆشیان هه‌ستی پێ ناكه‌ن. جارێكییان كتێبێكم له‌ باره‌ی كۆچڕه‌وه‌كه‌ ده‌خوێنده‌وه‌، نووسه‌ره‌كه‌ی نووسیبووی (باران له‌ پێنج ملیۆن مرۆڤی ده‌دا) ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كات، ڕه‌نگه‌ كه‌متر له‌ دوو ملیۆنیش بووبێت. ئه‌م درك پێ نه‌كردنه‌ی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌ و زه‌مه‌نی ڕوودان، دواجار ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. بۆیه‌ كرده‌ی گێڕانه‌وه‌، هه‌ر ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێك نییه‌، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ زه‌مه‌ن، شوێن، هه‌موو ئه‌و پێكهاته‌ سرووشتی و مرۆیی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ییانه‌ی ژیانی ئه‌وكات. به‌و مانایه‌ی بۆگێڕه‌ڕه‌وه‌، له‌ په‌راوێزی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌، زه‌مه‌نی ئێستا جێدیڵێت و ده‌چێته‌وه‌ نێو ڕابردوو، له‌گه‌ڵ فه‌زای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ژیت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌، ڕۆمانی (قوربانی ژماره‌ 256) یه‌كێكه‌ له‌و ڕۆمانانه‌ی كه‌ خوێنه‌ر له‌ میانه‌ی خوێنه‌وه‌یدا، زه‌مه‌نی ئێستا كه‌ ساتی خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌یه‌، له‌ بیر ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سی ودوو ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر كه‌ ڕژێمی به‌عس هه‌ڵه‌بحه‌ی كیمیا بارانكرد. له‌و ڕۆمانه‌دا، كاره‌ساته‌كه‌ گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و كرنۆلۆژیی نییه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ مێژوودا هه‌یه‌، به‌ڵكو هێنانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌یه‌ بۆ زه‌مه‌نی ئێستا ، هه‌ر بۆیه‌شه‌ كه‌ ڕۆمانه‌كه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌، ئه‌و كاره‌ساته‌مان دێته‌ به‌رچاو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوویدابێت و خۆمان له‌ نێو جه‌رگه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ بین. ئه‌م شێوازه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی زه‌مه‌نی فیزیكی ڕووداوه‌كه‌، به‌ زه‌مه‌نی ده‌روونی خوێنه‌رانه‌وه‌، فۆڕمێكی هونه‌ری جوانی به‌ ڕۆمانه‌كه‌ داوه‌، كه‌ تیایدا ئه‌و كاره‌ساته‌ نابێته‌ ڕووداوێكی ڕابردووی به‌شێك له‌ مێژوویی خوێناوی ئێمه‌، به‌ڵكو وه‌ك كرده‌یه‌كی تراژیدی به‌رده‌وام ده‌بینرێت. ئه‌مه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی ڕووداوێكی واقیعی و مێژووییه‌، له‌ به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ڕووداو، له‌ ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا. چونكه‌ له‌ ئاستی واقیعدا ڕووداو ده‌بێته‌ ڕابردوو، به‌ڵام له‌ دوو توێی ڕۆماندا، ڕووداو به‌رده‌وامی ده‌بێت و زه‌مه‌ن و شوێنه‌كان ده‌بڕێت.بۆیه‌ كاره‌ساته‌كان له‌ نێو ڕۆماندا به‌سه‌ر ناچن، به‌ڵكو ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ په‌راوێزی خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی و بۆ هه‌میشه‌. ئه‌م ڕۆمانه‌، سه‌رگوزشته‌ی ژیانی منداڵێكی هه‌ڵبجه‌ییمان له‌ سه‌ر زاری خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌ منداڵی وشوێن و یاده‌وه‌ریی و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی ڕوحی و خێزانی، له‌ په‌راوێزی ئه‌و كاره‌ساته‌وه‌ له‌ده‌ست ده‌دات و بۆ هه‌تایه‌، له‌ دنیای منداڵی خۆی داده‌بڕێت و ده‌بێته‌ قوربانییه‌كی زیندووی ئه‌و كاره‌ساته‌. ئاسۆ، كه‌ پاڵه‌وان و هاوكات بگێڕه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌شه‌، له‌ گه‌ڕه‌كی قاوه‌چییانی هه‌ڵه‌بحه‌ ده‌ژیت و ڕزگاربووی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌كانه‌. خۆی و زریانی دایكی و باپیره‌یه‌ك، له‌ ماڵێكدا خه‌مه‌كانی دوای ئه‌نفال كۆی كردوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێت، كاره‌ساتێكی دیكه‌شیان به‌ سه‌ر دادێت، ئه‌ویش كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بحه‌یه‌. ئاسۆ له‌گه‌ڵ ژێهات و سیوه‌ر، دیاری، له‌ نێو دنیای منداڵی خۆیان دانه‌ و نازانن له‌ چركه‌ ساتێكی كه‌مدا، لێك داده‌بڕێن و قیامه‌ت به‌ چاوی خۆیان ده‌بینن. له‌ پڕ فڕۆكه‌یه‌ك، گازێك كه‌ بۆنێكی وه‌ك بۆنی سێوی هه‌یه‌، ده‌رژێنێته‌ سه‌ر شار و له‌ چركه‌ ساتێكدا، ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كان وسرووشت و بوونه‌وه‌ره‌كانیش، ژێراو ژێر ده‌بێت و بۆ هه‌تایه‌، ژیان ناگه‌ڕێته‌وه‌ پێش ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته‌، ئاسۆ، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا منداڵێكی كچه‌، به‌ڵام باپیره‌ی وه‌ك كوڕێك ده‌یناسێنێت و به‌م شێوه‌یه‌ش جگه‌ له‌ زریانی دایكی، كه‌س هه‌ست به‌و دوالیزمیه‌ی كه‌سیه‌تی ئاسۆ ناكات. دایكی چه‌ندین جار، هانا وه‌به‌ر باپیره‌ی ده‌بات، تا ئاسۆ وه‌ك كچ بژیت و ڕه‌فتار بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ و سووڕ ده‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسۆ پیاوانه‌ بژیت. به‌ بڕوای من، نهێنی ئه‌و به‌ پیاو ناساندنه‌ی ئاسۆ له‌لایه‌ن باپیره‌یه‌وه‌ له‌وه‌ دایه‌، كه‌ ئاسۆ و دایكی ڕزگاربووی كاره‌ساتی ئه‌نفالن، كه‌ سه‌دان هه‌زار پیاوی كوردی تێدا له‌ نێو برا، هێشتنه‌وه‌ی ئاسۆ له‌و ناسنامه‌ پیاوبوونه‌یه‌دا، سیمبولێكه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێز و خۆڕاگریی، وره‌ و ئازایه‌تی پیاوی كورد له‌ دیدی باپیره‌یدا. بۆیه‌ باپیره‌ی تا ده‌شمرێت ، ئاسۆ وه‌ك منداڵێكی كوڕ ده‌بینێت. ئاسۆ و دایكی له‌ پاڵ قوربانی ئه‌نفال، قوربانی ده‌ستی عومه‌ری شه‌هلای خۆفرۆشیشن. ئه‌و عومه‌ره‌ی هێمای جه‌لادیی و خۆفرۆشیی و نه‌بوونی هیچ جۆره‌ هه‌ست و سۆزێكی مرۆییانه‌یه‌ و ته‌نێ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، ئاماده‌یه‌ هه‌موو شتێك بكات هه‌ر وه‌ك خۆشی له‌ ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت:_(مرۆڤ ده‌بێ ته‌نها بیر له‌ پاره‌ بكاته‌وه‌، پاره‌ و هیچی دیكه‌ نا، هیچ شتێك له‌ پاره‌ گرنگتر نییه‌. لا 282) به‌م شێوه‌یه‌ش، زریانی دایكی ئاسۆ، وه‌ك كه‌نیزه‌یه‌ك له‌ خزمه‌تی خۆی ده‌بینێت. ئه‌م كاره‌كته‌ره‌، ڕووێكی ناشرین، هاوكات بێ به‌های هه‌موو ئه‌و خۆفرۆشانه‌ نیشان ده‌دات، كه‌ له‌ سه‌رووبه‌ندی خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا، له‌ سه‌نگه‌ری دوژمن دابوون و به‌ دیار كوشتنی هاوشوناس و هاوخوێنه‌كانییان پێده‌كه‌نین. بۆیه‌شه‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌، به‌و شێوازه‌ نامرۆیی و دڵڕه‌قییه‌، ناڕاسته‌وخۆ نیشاندانی ڕووێكی دیكه‌ی مرۆڤی كورده‌، كه‌ چۆن جاشێتی و به‌رژه‌وه‌ندیی و خۆفرۆشی، دایماڵیبوون له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی جوانی مرۆییانه‌. لێره‌وه‌ش عومه‌ری شه‌هلا، وه‌ك تارمایه‌كی پڕ له‌ ترس و تۆقاندن، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئاسۆ و زریانی دایكی ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ گوزارشت له‌ نامرۆییبوون دڕنده‌یی خۆی ده‌كات. حه‌سه‌نی سمیل قیت، كاره‌كته‌رێكی دیكه‌ی ڕۆمانه‌كه‌یه‌ و خاوه‌نی چایخانه‌یه‌كه‌ له‌ نێو شاردا. ڕۆماننووس له‌ وێناكردنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆزیكایی (هاوئاوێته‌ بوون) هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كاندا، ڕه‌چاوی ئه‌و تایتمه‌ندییه‌ هه‌مه‌ جۆره‌ی له‌ ژیان و سرووشت و پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌ ڕووی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كردووه‌. بۆیه‌شه‌ كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كشی ( هه‌واسی لانه‌واز، هه‌یاس، حه‌سه‌نی سمیل قیت، نه‌شمیل و شوان، دلبه‌ر، دایه‌ خه‌جی) و گه‌لێكی دیكه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه‌ كه‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یه‌. ڕۆماننووس له‌و ڕۆمانه‌دا، له‌ ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه‌ ساته‌كانی پێش ڕوودانی كاره‌ساته‌كه‌، به‌ چه‌ند ڕۆژێك وێنا ده‌كات و ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ش له‌و ساته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، كه‌ بۆچه‌ند ڕۆژێك هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ژێر چڕنۆكی به‌ عسدا ئازاد ده‌كرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵده‌مژن، به‌ڵام ئه‌م ئازادییه‌، چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و ئیدی شاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر شاڵاوی كیمیابارانكردن و ڕه‌وتی ژیان له‌و شاره‌دا وێران ده‌بێت. ئاسۆ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانێت له‌گه‌ڵ ئاپۆڕای خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ره‌ و سنوور ڕه‌و بكات و له‌ كه‌شێكی پڕ له‌ ترس و تۆقاندن، له‌ نێوان چركه‌ ساته‌كانی مردن و ژیاندا، هه‌ڵه‌بحه‌ به‌ره‌و گوندی شێخ ڕه‌ش له‌و دیو سنوور و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات جێبێڵێت. به‌ڵام نه‌هامه‌تییه‌كانی ئاسۆ، لێره‌شدا كۆتاییان نایه‌ت. له‌و كۆچه‌دا، دایكی ئاسۆ و دایه‌ خه‌جێش، كه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئاسۆ و دایكی به‌ ناچاری له‌ ترسی تارمایی مه‌رگ هه‌ڵاتوون و وه‌ك داپیره‌یه‌ك وایه‌ بۆی، هه‌ردووكییان ده‌مرن. به‌مه‌ش ئاسۆ، ته‌نها و بێ لانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌واسی لانه‌واوز، كه‌ هه‌ر واده‌زانێت ئاسۆ كوریژگه‌یه‌، ده‌بێته‌ چاودێر و سه‌رپه‌رشتیاریی و به‌رده‌وام خۆی و خه‌مه‌كانی ده‌لاوێنێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ڕوات و ئاسۆ جارێكی دیكه‌ ته‌نها و بێكه‌س، له‌ نێو چادرێكی چادرگه‌ی ئاواره‌كاندا، له‌ نزیك گۆڕستانی گونده‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ڕۆژێك به‌ ڕێكه‌وت پێ ده‌گوترێت كه‌ ده‌بردرێته‌ بنكه‌ی چاودێری بێ لانه‌كان، به‌ڵام ئه‌و، چونكه‌ هه‌ر به‌ خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دار و په‌ردووی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ژیت، بۆیه‌ نزا له‌سه‌ر مه‌رقه‌دی شێخی سه‌ڵان ده‌كات، كه‌ نه‌یبه‌نه‌ ئه‌و شوێنه‌. نزاكه‌ی گیر ده‌بێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ هاتنه‌وه‌ی عومه‌ری شه‌هلا و دۆزینه‌وه‌ی له‌ چادرگه‌كه‌دا، تا ئێواره‌یه‌كییان عومه‌ری شه‌هلا، خۆی ده‌كات به‌ چادرگه‌ی ئاسۆ و جارێكی دیكه‌، تارمایی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جه‌لاده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌ك سێبه‌ر به‌ دوایانه‌وه‌ بوو. به‌هۆی ئه‌و ترس و فۆبیایه‌ی عومه‌ری شه‌هلاش له‌ ڕابردوودا، كه‌ له‌ ناخ و ده‌روونی ئاسۆ جێی هێشتووه‌، ناتوانێت هیچ بكات. بۆیه‌ عومه‌ری شه‌هلا، ده‌سته‌ جلێكی كچانه‌ی بۆ ده‌كرێت و ده‌یباته‌ تاران و دواتریش وه‌ك منداڵێكی كاركه‌ری سه‌ر شه‌قام، ده‌یكاته‌ فرۆشیاریی گۆڕه‌ویی له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتێك به‌ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن. واتا عومه‌ری شه‌هلا ده‌یه‌وێت ئاسۆ له‌ سه‌ر هه‌مان نه‌زمی ژیانی ئه‌و، كه‌ پاره‌ لای هه‌موو شتێكه‌، بژیت و له‌ پێناو پاره‌دا هه‌موو كارێك بكات. ئاسۆ له‌ نێو ئه‌و ژیانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، تا دواجار ماریا به‌ هانایه‌وه‌ ده‌چێت و جه‌نگی ئێران و عێراقیش كۆتایی دێت، به‌ڵام دوای چی؟ دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ش خه‌ونی منداڵی و ژیانی ئاسۆش كۆتاییان دێت و ڕوو له‌ هه‌ر شوێنێك ده‌كات، تارمایی مه‌رگ و سێبه‌ری كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و عومه‌ری شه‌هلای به‌ خه‌یاڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌. به‌ ونبوونی عومه‌ری شه‌هلاش، كۆتایی به‌ ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ دێت.ڕۆماننووس به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌سفی عومه‌ری شه‌هلا ده‌كات، كه‌ خوێنه‌ر وێنه‌یه‌كی قێزه‌وه‌ن و ناشرینی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌، له‌ هزر و ڕوانینی خۆی دروست ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی بینیبێتی، ڕقی لێ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ستی هاوسۆزیی بۆ ئاسۆ و دایكی كه‌ قوربانی ده‌ستی ئه‌و خۆفرۆشه‌ن لادروست ده‌بێت.. ،ئه‌م ڕۆمانه‌، كاره‌ساتی هه‌ڵبجه‌ی له‌ فۆڕمێكی ئه‌ده‌بی جواندا به‌رجه‌سته‌ كردۆته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ ئه‌و تراژیدیایه‌مان دێنێته‌وه‌ به‌رچاو، له‌ ڕێگه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه‌وه‌. ڕۆمانه‌كه‌، هه‌ڵبجه‌ییه‌كان و مرۆڤی كوردیش، وه‌ك قوربانی ده‌ستی ڕژێمێكی فاشی و دڕنده‌ پیشان ده‌دات، كه‌ چۆن قه‌ده‌غه‌ترین چه‌كی كیمیای له‌ سه‌ر تاقیكرایه‌وه‌. ئاسۆ، گوزارشت له‌ هه‌موو ئه‌و منداڵه‌ هه‌ڵبجه‌ییانه‌ ده‌كات، كه‌ بوونه‌ قوربانی و تاكو ئێستاش، له‌ نێو ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ تاڵ و تراژیدیه‌ ده‌ژین. بێگومان ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانمان له‌ دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به‌ نه‌مری بهێڵێنه‌وه‌، ده‌بێ له‌ یاده‌وه‌ریی و له‌ ژیانماندا، هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بن و نه‌ بنه‌ مێژوو. ئه‌ده‌ب به‌ گشتی و ڕۆمانیش به‌ تایبه‌تی، ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان و به‌رز ڕاگرتنیان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و سه‌رده‌مه‌كاندا، كاره‌ساته‌كان هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌ریمان بمێننه‌وه‌ و نه‌چنه‌ په‌راوێزی مێژوو. دواجار ده‌ستخۆشانه‌ له‌ (ڕێباز مسته‌فا) ی وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌كه‌م، وه‌ك كاره‌ كانی دیكه‌ی، ئه‌و ڕۆمانه‌شی به‌ زمانێكی كوردییانه‌ی یه‌كجار جوان و په‌تی وه‌رگێڕاوه‌ و خوێنه‌ر كه‌ ده‌یخوێنێته‌وه‌، زمانی كوردی لاشیرین ده‌بێت و ئاشنای چه‌ندین وشه‌و ده‌ربڕینی په‌تی كوردانه‌ ده‌بێت و هاوكات شانازیش به‌ زمانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات.

————————————————————-

  • په‌راوێز: ناوی ڕۆمان: قوربانی ژماره‌ 256، نووسینی: گه‌لاوێژ نه‌زه‌ریان، وه‌رگێڕانی: ڕێباز مسته‌فا، ساڵی چاپ -2022.
  • ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ، ژماره‌ (1230) ی ڕۆژی 30/6/2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.



سوقرات پیاوە مەزنەکەی فەلسەفە… دڵشاد کاوانی

ئێوارەیەکی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٣٩٩ پێش زایین، پیرە پیاوێکی تەمەن حەفتاکان لە زیندانێکی ئەسینا خەریک بوو لە سێدارە بدرێت. بە جلێکی کۆنی شاقەڵ و بەپێی پەتییەوە، کەچی لە ڕووخسار ئارام و ئاسوودە بوو.

دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بۆسەلامەتی و پارێزگاری لە سوقرات لە کارەکەی دووری خستەوە، مژوولی ئەوەبوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا گفتوگۆی کرد، بەڕواڵەت لەسێدارەدانی داهاتووی لەبیرکردبوو. تا ئەو کاتەی زیندانییەکە بە پەرداخێک ژەهراویەوە هاتە ژوورەوە و بە ئاسپایی پەرداخە ژەهرەکەی برد و هەڵیقورتاند. پاشان پاڵکەوت و زەردەخەنەی کرد و بە هاوڕێکەی گووت کە بۆ دوا ماڵئاوایی هاتبوو، مریشکی دراوسێیەکی خواردووە، پارەکەشی نەداوە، تکایە بیدەنەوە. پیرەمێردەکە دوای قسەکردن بە ئارامی چاوەکانی داخست و خەوی لێکەوت. ئەم پیرە پیاوە فەیلەسوفی گەورە سوکراتە.

-ئەزموونی سوکرات و بیرۆکەکانی.

سوکرات (470 پێش زایین – 399 پێش زایین) تەنها فەیلەسوفێکی بەناوبانگی یۆنانی کۆن نییە، بەڵکوو کەسایەتییەکی مێژوویی بەناوبانگە و خاوەن کەسایەتییەکی جیاوازە و لە کۆنەوە تا ئێستا بە شێوەیەکی جیاواز لە فەیلەسووفانی پێش خۆی ستایشی زۆری کراوە. باوکی نەقار و بەردتاش بوو، دایشکی مامان بوو.

سوکرات کە هەرزەکار بوو، لە باوکییەوە فێری ئەو پیشەیە بووبوو، داستانەکانی هۆمریۆس و بەرهەمی شاعیرە بەناوبانگەکانی دیکەی خوێندبووەوە و بە خۆفێرکردن بوو بە کەسێکی ژیر و تێگەیشتوو. بە بەخشینی زانستی بیرکردنەوە و فێرکردن بژێوی ژیانی دەگوزەراند، لە ٣٠ ساڵیدا بوو بە مامۆستایەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی کە مووچەی نەدەگرت و فێرگەیەکی دانا. زۆرجار زۆرێک لە منداڵانی خێزانە دەوڵەمەند و هەژارەکان لە دەوری کۆدەبوونەوە بۆ ئەوەی لێی فێربن و پاکیزەیی بنووێنن.

زۆرجار سوکرات دەیگوت: “تەنها دەزانم کە هیچ نازانم”.

زۆربەی ژیانی لە دەرەوە بەسەر بردووە. حەزی لە قسەکردنە لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆر بوو، وەک شەڕ، سیاسەت، دۆستایەتی، هونەر، ئەخلاق و هتد.
سێ جار وەک “هۆپلیت” سەرباز و جەنگاوەر شەڕی کردووە و زۆرجاران یارمەتی سەربازە بریندارەکانی داوە لە شەڕدا. لە دەوروبەری تەمەنی ٤٠ ساڵیدا بووە کەسایەتییەکی ناسراو لە ئەسینای پایتەخت.

سوکرات بە درێژایی تەمەنی ژیانێکی سەختی بەسەر بردووە. هەرچەندە سارد بێت، هەمیشە تاکە پاڵتۆیەکی ئاسایی لەبەر دەکات، زۆرجار بێ پێڵاو بەڕێ دا دەڕۆیشت زۆرجار خواردنی دەست نەکەوتووە. دەەوڵەمەندی بەلاوە گرنگ نەبووە، تەنیا خۆی بۆ فێربوون تەرخان کردبوو.

  • باوەڕ و فکری سوقرات.

باوەڕی سوکرات عیرفانییە. پێی وابوو کە بوون و گەشەکردن و لەناوچوونی شتە جۆراوجۆرەکان لە ئاسمان و لەسەر زەوی لەلایەن خوداوە ڕێکدەخرێت کە سەروەری جیهانە. دژی لێکۆڵینەوە لە جیهانی سروشتی بوو بە کوفری لەقەڵەم داوە. بانگەشەشی بۆ ئەوە کرد کە مرۆڤەکان ڕاستی مرۆڤ بوون بزانن و ژیانێکی ئەخلاقی بژین. توێژینەوە فەلسەفییەکانی باس لە پرسە ئەخلاقییەکان و نائەخلاقییەکان دەکات.

زۆرجار سوکرات لەگەڵ خەڵک دا مشتومڕی دەکرد. لە کاتی گفتووگۆ دا پرسیارەکانی هەڵدەگێڕایەوە و پرسیار و وەڵامی بەکارهێنا بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر ڕاست بکاتەوە و واز لە بیرۆکەی هەڵەی باو بهێنێت و یارمەتی خەڵک بدات بۆ دروستکردنی بیرۆکەی نوێ. ئەو گشتگیرە لە تاک ئەبستراکت دەکات و چوار هەنگاو دەگرێتەبەر:
ئیرۆنی، مامان، ئیندێکشن و پێناسە. هەندێ جاریش “تەنز” کاری ئەو ئەوە بوو کە لایەنی بەرامبەر دژایەتی خۆی بکات و دان بە نەزانینی ئەو پرسەدا بنێت بە بەردەوامی پرسیارکردن؛

  • “مامان” لای ئەو بریتییە لە یارمەتیدانی لایەنی بەرامبەر بۆ وازهێنان لە هەڵە و دۆزینەوەی شتە دروست و گشتگیرەکە، واتە یارمەتیدانی ڕاستییەکان.
  • “ئیندێکشن” بریتییە لە فێربوون لە تاک بۆ دۆزینەوەی هاوبەشییەکان لە شتەکاندا، دۆزینەوەی یاسا گشتییەکان لە ڕێگەی شیکاری و بەراوردکردنی تاکەوە.
  • “پێناسە” بریتییە لە پۆلێنکردنی یەک چەمک بۆ گشتی.

سوکرات فێری خوێندکارەکانی کرد کە هەرگیز وەڵامی تاک ڕەهەندی و موتلەقیەت نەداتەوە، بەڵکو پرسیاری “ڕیتۆریکی” و پووچەڵکردنەوە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی خوێندکارەکان بەبێ ئەوەی بزانن کاریگەری بیرکردنەوەکانی قبوڵ بکەن.

  • گفتووگۆی فەلسەفی سوقرات.

نموونەیەکی سەرنجڕاکێشی پرسیار و وەڵامەکانی لەگەڵ خوێندکاران ببینە.

خوێندکار: سوکرات کردەوەی چاکە چییە؟

سوکرات: دزیکردن، فێڵکردن، فرۆشتنی خەڵک بە کۆیلە، ئەم کردارانە باشە یان خراپ؟

قوتابی: خراپە.

سوکرات: فریودانی دوژمن خراپە، دوژمنێکی دیل بفرۆشی بە کۆیلایەتی خراپە؟

خوێندکار: ئەمە کارێکی باشە. من باسی هاوڕێ دەکەم نەک دوژمن، هەرچەندە.
سوکرات: بە بڕوای تۆ دزیکردن بۆ هاوڕێ خراپە. بەڵام ئەگەر بڕیار بێت هاوڕێیەکت خۆی بکوژێت، و تۆش ئەو ئامرازە بدزیت کە بڕیار بوو بۆ کوشتنی خۆی بەکاری بهێنێت، ئایا ئەوە کارێکی خراپە؟
خوێندکار: کارێکی باشە.

سوکرات: تۆ دەڵێی فێڵکردن لە هاوڕێکانت خراپە، بەڵام لە جەنگدا فەرماندەی گشتی سوپا، بۆ ئەوەی مۆڕاڵ بەرز بکاتەوە، بە سەربازەکان دەڵێت کە هێزی بەهێزکردن دێت. بەڵام لە ڕاستیدا هیچ بەهێزکەرێک نییە، ئایا ئەم فێڵە کارێکی خراپە؟

خوێندکار: ئەمە کارێکی باشە.

ئەم شێوازە فێرکردنە شایستەیی خۆی هەیە، دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ بیرکردنەوەی مرۆڤەکان، وا لە خەڵک بکات دەستپێشخەری بکەن بۆ شیکردنەوە و بیرکردنەوە لە کێشەکان، هەروەها میتۆدی دیالێکتیک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ڕاستییەکە کۆنکرێت و ڕێژەییە، و لە هەندێک بارودۆخدا دەتوانن گۆڕانکاری پێچەوانەی خۆیان بڵێن . ئەم ئێپیستمۆلۆژییە لە مێژووی بیری ئەوروپیدا گرنگییەکی زۆری هەیە.

سوکرات بانگەشەى بۆ تیۆرى حوکمڕانى پسپۆڕ دەکرد، ئەو پێی وابوو کە هەموو چین و توێژەکانى ژیان، تەنانەت دەسەڵاتى دەوڵەتیش، پێویستە لە لایەن خەڵکانى ڕاهێنراو و زانا بەڕێوە ببرێت، هەروەها دژى ئەو دیموکراسییە بوو کە بە میتۆدى تیروپشک جێبەجێ دەکرێت.
گووتیشی: بەڕێوەبەران ئەوانە نین كە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە و خەریکیچەوساندنەوەی ئەوانی ترن، ئەوانە نین كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێن، بەڵكو ئەوانەن كە دەزانن چۆن بەڕێوەببەن. بۆ نموونە پێویستە بەلەمێک لەلایەن کەسێکەوە بەڕێوەبچێت کە ئاشنا بێت بە کەشتیوانی؛ لەکاتی خولاندنی پشمدا پێویستە ژنان پیاوان بەڕێوەببەن، چونکە ئەوان لەو کارەدا باشن، بەڵام پیاوان نایزانن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ باشترین كه‌س ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ده‌توانن به‌ باشی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. ئەوەی لە کشتوکاڵدا شارەزا بێت جووتیارێکی باشە، ئەوەی لە پزیشکیدا شارەزا بێت پزیشکێکی باشە، ئەوەی لە سیاسەتدا شارەزا بێت، دەوڵەتمەدارێکی نایاب و باشە.

سوقراتلە ساڵی ٤٠٤ پێش زایین ئەسینای پایتەخت لە جەنگی پێلۆپۆنێسدا شکستی هێنا و “دەسەڵاتی سی ستەمکار جێگەی دیموکراسی گرتەوە” کریتیاس کە سەرکردەی سی ستەمکار بوو، خوێندکاری سوکرات بوو. دەوترێت جارێک کریتیاس بانگی سوکراتی کردووە و فەرمانی پێکردووە سەرکردایەتی چوار پیاو بکات بۆ دەستگیرکردنی دەوڵەمەندێک بۆ ئەوەی دەست بەسەر موڵکەکەیدا بگرێت. سوکرات ڕەتیکردەوە گوێڕایەڵی بێت و ڕۆیشت. ئەو نەک هەر بوێری هەبوو بەرەنگاری فەرمانە نایاساییەکانی کریتیاس بێتەوە، بەڵکو بە ئاشکرا ئیدانەی دڕندەییەکانی کرد. کریتیاس بە تووڕەییەوە بانگی کرد و قەدەغەی کرد زیاتر لە گەنجەکە نزیک بێتەوە و ئاگاداری کردەوە و پێی گووت: “ئاگاداربە، وامان لێ مەکە مەڕێکی دیکە لە مەڕەکەدا کەم بکەینەوە” پشتگوێی خست، بەڵام هێشتی بەڕێگەی خۆیدا بڕووات.

دواتر دەسەڵاتی “سی پادشای ستەم” ڕووخێندرا، دیموکراتەکان گەڕانەوە سەر دەسەڵات. ئەو تۆمەتبار کرا بەوەی کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کریتیاس هەیە، دژایەتی سیاسەتی دیموکراسی دەکات و گەنجانی بە بیدعە ژەهراوی کردووە. سوکرات دەستگیر کرا و زیندانی کرا. بەپێی یاسای ئەسینا، تۆمەتبار مافی ئەوەی هەبووە سزایەکی جیاواز لەو سزایەی کە داواکار داوا دەکات پێشنیار بکات، بۆ ئەوەی دادگا بتوانێت لەنێوان ئەو دووانەدا هەڵبژێرێت، پێش ئەوەی دادگا سزایی تاوانبارەکە ئەنجام بدات. سوکرات ئەم دەرفەتەی قۆستەوە و وتارێکی پڕ لە سۆز پێشکەش دەکات، بانگەشەی بێتاوانی دەکرد و پێی وابوو کە قسە و کردارەکانی نەک هەر بێتاوانن، بەڵکو لەبارن بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی ئەسینی. لە ئەنجامدا خیانەتی لێکرا و لە سێدارە درا. لە زینداندا هاوڕێکانی بە نائومێدیەوە هەوڵیان دەدا ڕازی بکەن بۆ هەڵهاتن، هەروەها بەرتیلیان بە پاسەوانەکان دا بۆ ئەوەی پلانێک بۆ هەڵهاتن دابنێن، بەڵام ئەو پێی باشترە بمرێت نەک پێشێلکردنی بیروباوەڕەکانی بکات.
بەم شێوەیە ئەو سوقرات لەتەمەنی ٧٠ ساڵە بە ئاشتیانە جیهانی بەجێهێشت.

سوکرات ژمارەیەکی زۆری پەیڕەوکاری سەرسەختی هەبوو و بەڵام نەیانتووانی لە دەمی مەرگ قورتاری بکەن چونکە ژمارەیەکی زۆر لە نەیارانی ئەرستۆقراتی تووندی هەبوو، چ لە تەمەنی ژیانکردنی دا و چ دوای مردنی کاریگەری گەورەی لەسەر کاری فەلسەفەکاری هەبوو. لە ژیانیدا هیچ نووسینێکی بەجێ نەهێشتووە، بەڵام کاریگەریی گفتووگۆکانی لە نووسین بەهێزتربوون، بۆیە مێژوونووسانی فەلسەفی سوقراتموەک پەرداخێکی ئاوی سازگار لە مێژووی گەشەسەندنی فەلسەفەی یۆنانی کۆن سەیری دەکەن و فەلسەفەی پێشووی ئەو بە فەلسەفەی پێش سۆکراتی ناودەبەن.تا ئێستا سوکرات وەک فەیلەسوفێکی گەورەی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی دەناسرێت.

دڵشاد کاوانی
شەقڵاوە




چه‌ند ده‌قێكی دی له‌ شاعیری عێراقی ( عه‌دنان محسن )(*)ـه‌وه‌… و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

• هه‌ندێ
هه‌ندێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
نه‌ تامیان هه‌یه‌ ،
نه‌ بۆن ،
نه‌ ڕه‌نگ
به‌ڵام به‌ ئاو ناچن .

• ورده‌واڵه‌

  • ئه‌وه‌ خووی منه‌
    ئه‌وپه‌ڕی ده‌چێته‌ ئه‌م په‌ڕ .
  • له‌ نیوه‌ی مۆته‌كه‌دا
    خه‌ونه‌ له‌ناوچووه‌كانم ده‌ژمێرم .
  • به‌ شوێنپێی ساتمه‌كانته‌وه‌
    گشتیان
    به‌ دڵی خواسه‌وه‌ ده‌ڕۆن .
  • له‌سه‌ر شۆسته‌ی تاریكاییتدا
    ڕوناهی
    له‌ نیوه‌‌ڕۆخه‌ودا به ئاگا دێ .
  • له‌ قامووسی كاتدا
    چاوه‌ڕوانی
    ته‌نێ له‌ ڕابردوودا ده‌جوولێته‌وه‌ .
  • حیكمه‌ت ئاوێنه‌ی خورافه‌یه‌
    ئاوه‌ز باخچه‌یه‌
    شێتییه‌تی تێدا ده‌سوڕێته‌وه‌ .
  • ڕۆژگار تۆی پێشان دام
    كێ ڕۆژگاری پێشانی من دا .
  • من ئه‌لف وبێی ڕۆشنایی تۆ فێر بووم
    تا مێژووی تاریكایی بخوێنمه‌وه‌ .
  • من فێری ده‌ست گرتنه‌وه‌ بووم
    تا ده‌سته‌كانت بخوازم .
  • له‌ ده‌وروبه‌ری ڕۆژگارمدا
    له‌ هه‌ر بزربوونێكی جه‌سته‌م
    شوێنێكه‌ .
  • هه‌ر فرمێسكێك
    چاوه‌كانت نه‌یڕشتبێ
    ‌ سه‌ره‌تا ده‌بێ به‌ هه‌ڵم .
  • تا له‌ چاوی براده‌رێكدا نه‌مخوێنده‌وه‌
    له‌ مه‌رگی خۆم دڵنیا نه‌بووم .
  • كه‌ ژن تووڕه‌ ده‌بێ
    سواری سه‌ری خۆی ده‌بێ
    كه‌ پیاویش تووڕه‌ ده‌بێ
    سواری هه‌مووان .
  • وه‌ختێ‌ یه‌كه‌م به‌ دووه‌می وت
    پیاو به‌ و دوام كه‌وه‌ !
    ژنه‌كه‌ زه‌رده‌مسكه‌ بووه‌وه‌ و
    دووه‌م په‌شۆكا .
  • به‌ كوێرایی چاوی زمانم
    به‌ لێوم ده‌ڵێم بئاخڤێ .
  • له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
    به‌ ده‌رگادا هاتم
    شوێنه‌وارێكیم به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌دا نه‌دی .
  • نه‌یده‌توانی بمبینێ
    كه‌چی چرای كوژانده‌وه‌ .
  • له‌ به‌روبوجگوڕی خێزان .
    یاداوه‌ری
    دوا شته‌ بۆم مابێته‌وه‌ .
  • نیشتمان
    یه‌كه‌م نه‌خۆشی به‌ربڵاوه‌ تووشی بووبم
    هۆیه‌كانم به‌ بیر نه‌یه‌ته‌وه‌ .

• براده‌ر
كه‌ وه‌ختی نووسین دادێ
بۆت هه‌یه‌ ڕسته‌یه‌كی به‌سوود
بۆ نیشتمان بنووسی
نیو ڕسته‌یش له‌باره‌ی براده‌رانه‌وه‌
‌له‌وانه‌یه‌ به‌ سوود بێ
كه‌ دێته‌ سه‌ر دڵبه‌ریش
هیچ مه‌نووسه‌
ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌
به‌رده‌وام
چاو له‌ بۆشاییدا ببڕی
ئه‌وی دی بۆ ئه‌و لێ گه‌ڕێ .

• هه‌ندێ ده‌یانه‌وێ

هه‌ندێ ده‌یانه‌وێ
ببنه‌ شاعیری مه‌زن
هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێ
ببن به‌ وه‌رگێڕی گه‌وره‌
لێ هه‌موو ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ
ژنه‌كه‌م پێشی خۆم بخه‌وێ
تا به‌ته‌نێ
بچمه‌ ئاشپه‌زخانه‌ و
وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌كی بریندار
سه‌ما بكه‌م .

• ڕاسته‌وخۆ
دوای كه‌وتنی ددانی عه‌قڵی
هیچم بۆ نه‌ماوه‌ خه‌ونێك نه‌بێ
وه‌ختێ ، ژنێ
له‌ وه‌ختی ده‌سبه‌تاڵیدا
خۆشی بوێم
یا‌ كاتی حه‌سانه‌وه‌ی
یا پشوودانی
یاخود كه‌ وه‌ختی پێویست دادێ
سنگم دڵێكی‌ تێدایه‌
خۆشه‌ویستی زۆری
له‌ هه‌موو وه‌ختان له‌سه‌ره‌ .

• ده‌كرا پێكه‌وه‌ بگرین

ده‌كرا پێكه‌وه‌ بگرین
ئه‌گه‌ر
هه‌موو ده‌سرۆكه‌كانی
له‌ گیرفانی مندا جێ نه‌هێشتبا
منیش
چی فرمێسكی پێم مابوو
له‌ جانتایه‌ك له‌ جانتاكانیم له‌بیر چوو بوو .

(*) ( عه‌دنان موحسن ) شاعیرێكی عێراقییه‌ له‌ به‌غدا له‌ دایك بووه‌ ،
دوادواكانی حه‌فتایه‌كان عێراقی به‌جێهێشتووه چووه‌ته‌ لوبنان ‌ پاشان بۆ پاریس
ئێستاش هه‌ر له‌وێیه‌ .
‌سه‌رچاوه‌ : بڕوانه‌
‌https://elarabielyoum.com/show240281




روانگه‌ی شكۆ… ستار ئه‌حمه‌د

له‌ كێڵی گۆڕ ده‌چم
گیانم له‌ تابووتی خاكا نێژراوه‌
له‌ نێوانی گڵه‌ زه‌رده‌ی پاییزه‌ڕۆیا
گوێم له‌ ده‌نگی چزه‌ی گڕه‌
مۆر ده‌نێ به‌ كوڵمی باوه‌
له‌گه‌ڵ كاڵبوونه‌وه‌ی..
ئه‌ستێره‌ی ژێر هه‌وری ته‌مه‌نا
دڵم گه‌وره‌و.. رێڕه‌وم ته‌سك ده‌بێته‌وه‌
تاوێك له‌گه‌ڵ به‌فرا ده‌بارێم
ساتێك به‌ڕۆ چوونی عومری چیا گوڵباره‌كان
له‌ پێڵووی مردووه‌كانا نیگای تاڵم ده‌كه‌مه‌وه‌
ئه‌وه‌تا پشتم بووه‌ته‌ دیواری رووخاو
ده‌سته‌كانم له‌ گۆچانی شوانكاره‌كان ده‌چن
دڵم له‌ ته‌لبه‌ندی داخه‌كانما له‌گۆ ده‌چێ
هه‌نگاوه‌كانم شوێن په‌نجه‌ی مامزه‌و
هیواكانم له‌ كوانووی ماڵه‌ سارده‌كانا ده‌سووتێ
بوونم چاوه‌ڕوانی شكۆی رانه‌ مرۆیه‌
ئای له‌م خۆزگانه‌ی زاخ دراوی درۆیه‌
خۆمن له‌ ده‌زگای پاكیا
رۆژی حه‌وت جار ره‌نگم ده‌كه‌ن
له‌ جامخانه‌ی كوتاڵ فرۆشه‌كانا ده‌وره‌م ده‌ده‌ن
له‌ شیعرێك ده‌چم بۆ پاره‌ بمهۆننه‌وه‌
ده‌مویست ئه‌لبوومێك بم
له‌ ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كاندا
شاعیران به‌ دیارمه‌وه‌ خه‌و ببینن
شیعرێك بم له‌گه‌ڵ به‌رزه‌ڕاكانا
له‌ ده‌فه‌ی شانی مێژوو بمنووسنه‌وه‌
رۆمانێك بم له‌ دڵی بیرگه‌شه‌كانا
زامی ره‌ش‌و رووت سارێژ بكه‌م
چیرۆكێك بم له‌گه‌ڵ دووا پشتی ئاده‌ما
به‌ گژ گولله‌و زوڵما بچم
ئه‌وه‌تانێ به‌ گوێره‌ی ئه‌و گۆڕه‌ی هه‌ڵی ده‌كه‌نن
به‌ ئاره‌زوویان ده‌مبڕنه‌وه‌
به‌ كێلانی خه‌نجه‌ر ده‌مپێچنه‌وه‌
له‌ جه‌رگی خۆم ده‌مچه‌قێنن
له‌ لانه‌ی خۆم ده‌مڕه‌تێنن
ئه‌و لانكه‌ی له‌ نێویدا چاوم هه‌ڵهێناوه‌
پێش له‌دایك بوونم له‌ سكی خاكا له‌ گۆڕ نراوه‌
به‌قه‌د گۆشه‌ی زامه‌كانی كووچه‌كانمان
تروسكه‌ی روانگه‌ی ووشه‌
له‌ شاباڵی پێنووسه‌كه‌م فوو هه‌ڵده‌مژێ
نازانم شیعرو شاعیر
كامیان له‌وی تریان زیاتر ده‌ژێ
ژیان چه‌رمی گورگی پاڵتۆی نه‌مانه‌
چه‌ند جه‌ندرمه‌ی ده‌روون گۆڕی مه‌ڵاس داوه‌
هه‌ڵه‌ته‌ی سته‌م
چه‌ند جوامێری بێده‌نگ و باسی له‌ناو داوه‌
ئه‌مه‌وێ له‌ به‌رگی نه‌بوونیم ده‌ربچم
كراسی به‌رم.. گڵی ژێر سمی ئه‌سپه‌كه‌ی خۆزگه‌یه‌
پێڵاووم ساتووری تاشه‌ به‌ردی هه‌رده‌یه‌
هاوارم.. باڕه‌شی كوێستانه‌و
بۆ ماچی كیژۆڵه‌ی خه‌م ده‌چێ
به‌ مردوویی بیر له‌ زیندوویی خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌
له‌سه‌ر نێرگزی چیایه‌كی نوورانی ده‌سره‌وم
له‌ ته‌رمی بێشكه‌ی له‌ناوچووه‌كانا
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی رزاوما له‌ كه‌لاوه‌ی ژانا
بۆ گۆڕی ده‌روازه‌ی خۆری تاساو سه‌رده‌كه‌وم
له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرا
ته‌مه‌نم په‌پووله‌ی ژاكاوی جه‌نگه‌ڵه‌
له‌ كۆڕی ژینێكی بێشكۆی حه‌سره‌تام
هه‌ر چاكه‌ پێنووس‌و لاپه‌ڕه‌م له‌گه‌ڵه‌

ستار ئه‌حمه‌د