گۆڤاری زمان و زار ژمارە ٢٢
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ٢١
بیبلۆگرافیای بیست ژمارەی گۆڤاری زمان و زار
بیبلۆگرافیای ٢٠ ژمارەی گۆڤاری زمانناسی زمان و زار
بیبلۆگرافیای ٢٠ ژمارەی گۆڤاری زمانناسی زمان و زار، کەوتە بەردەستی خوێنەران و کتێبخانەی ئەرشیفییەوە، سپاس بۆ بەڕێز دکتور تەها ڕەسووڵ کە پاڵپشتی دارایی لە چاپدانی ئەم کتێبەی کردووە.
سپاسی تایبەتیش بۆ کاک سۆران تاودەری دیزاینەر.


گۆڤاری زمان و زار ژمارە ٢٠
گۆڤاری ئەنفالناسی- ژمارە ٨
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١٨
گۆڤاری نما ژمارە ٥٩
گۆڤاری بابەڕوشە ژمارە ١
بابەڕوشە گۆڤارێکی ساڵانەی تایبەتە بە ئەنفال و جینۆساید..
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١٦
گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە..
سەرنووسەر: فەرەیدون سامان
خاوەنی ئیمتیاز: د. تەها رەسوڵ
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١٥ رێنووسی لاتینی
بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١٥ کلیکی ئێرە بکەن..
گۆڤاری نما ژمارە ٥٨
گۆڤاری زمانەوانی ژمارەکانی ١ – ٢ – ٣
گۆڤارێكی وەرزی، ئەکادیمی، رۆشنبیری و زمانەوانییە، کە (دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان) دەریدەکات و لە کاتی پێویستدا پاشکۆی دەبێت. پەیامی سەرەکی کارکردنە لە پێناو دارشتنی سیاسەتی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە دەرکردنی ئەم گۆڤارە، هەوڵدان بۆ داڕشتنی سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بە پرسی زمانناسی و سیاسەت و پلاندانانی زمان لە هەرێمی کوردستان، هەرەها دەمانەوێت هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بین، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زمانە بیانییەکان لە پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەی کوردییدا. گۆڤاری زمانەوانی ئامانجییەتی کۆمەڵگە لە ئەرکی تاک و کۆمەڵ بەرامبەر بە پارێزگاری لە زمانی کوردی هۆشیار بکاتەوە، هاوکات جەخت لەوە دەکەینەو کە خوێندن بە زمانی دایک/زگماک و وەک شیری دایک بۆ منداڵ پێویستە و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی ئەم بنەما نێودەوڵەتییە.
گۆڤاری زمانەوانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت، کە کۆمەڵگە بە پێکهاتەی زمانی کوردی، شێوەزار و زار و بن-زارەکانی زمانی کوردی ئاشنا بکات و ڕای پسپۆڕان و زمانناسان سەبارەت بە پرسی زمان لە هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە و هەوڵی فراوانکردنی گەنجینەی زمانەوانی لە هەرێمی کوردستان بدات، بە شێوەیەک کە بتوانرێت زۆرترین وشەی کوردی بخرێتەوە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن و میدیاو ڕەوتی رۆشنبیرییەوە. گۆڤاری زمانەوانی وەک وەرزنامەیەکی ئەکادیمی و زمانەوانیی، گێڕانەوەی شکۆمەندی بۆ زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئەرکی بنەڕەتی خۆی و هەوڵی فراوانتر دەدات بۆ روونکردنەوەی زیاتری پرسە پەیوەندیدارەکان بە سیاسەتی زمان؛ مافی زمانەوانی، ئەلفبێی کوردی، زمانی ستاندارد، زمانی فەرمی و نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستاندا.
گۆڤارەکە دەبێتە سەکۆی بابەت و بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان لەسەر سیاسەت و پلاندانانی زمان و هەوڵی دروستکرنی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە زمانەوانییە ناوخۆیی و جیهانییەکان دەدات سەبارەت بە سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
گۆڤارێكی وەرزی ئەکادیمی و زمانەوانییە دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان دەریدەکات.
بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١ی گۆڤاری زمانەوانی کلیکی ئێرەبکەن..
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١٤
گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە
سەرنووسەر: فەرەیدون سامان
خاوەن ئیمتیاز: د.تەها رەسوڵ…
گۆڤاری نما ژمارە ٥٧
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١٣
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١١
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١٢
رۆژنامەی رەوت ژمارە ٢٨
رۆژنامەی رەوت ژمارە ٢٧
ڕۆژنامەیەکی سیاسیە ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دەریدەکات.
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١٠
ژمارە ٢٦ی رۆژنامەی رەوت..
زمان و زار- ژمارە ٩
گۆڤاری نما ژمارە ٥٦
گۆڤارێکی فیکریی و ئەدەبیی وەرزییە لە هەولێر دەردەچێت..
ساڵنامەی سۆراننامە.. ژمارە سفر
گۆڤاری زمان و زار – ژمارە ٨
گۆڤاری زمان و زار گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە…
رۆژنامەی دەنگی کرێکار.. ژمارە ٤٧
رۆژنامەی بۆپێشەوە ژمارە-١٤٥-
گۆڤاری `هانا`ی ژمارە ٨ بڵاوبووەوە
رۆژنامەی دەنگی کريکار ژمارە ٤٤
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ٧
گۆڤاری زمان و زار گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە…
گۆڤاری زمان و زار- ژمارە ٦
گۆڤاری زمان و زار.. ژمارە 5
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ١
گۆڤاری زمان و زار.. ژمارە ٤
گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە…
گۆڤاری نما ژمارە ٥٥
دەنگی کرێکار\ ژمارە ٣٩
رۆژنامەی دەنگی کرێکار ژمارە ٣٦
نوگرەسەلمان.. ژمارە ١١
بڵاوکراوەیەکی سەربەخۆی ساڵانەیە، تایبەتە بە پرسی جینۆساید و ئەنفال- ژمارە ١١…
گۆڤاری نما ژمارە ٥٤
نما گۆڤارێکی فیکریی و ئەدەبیی وەرزییە لە هەولێر دەردەچێت…
گۆڤاری زمان و زار ژمارە ٣
گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە
گۆڤاری زمان و زار.. ژمارە ٢
گۆڤارێکی زمانناسیی وەرزییە…
بۆ پەیوەندی بە گۆڤاری زمان و زار
Fereydunsaman61@gmail.com
دەنگی کرێکار ژمارە 32
رۆژنامەی دەنگی کرێکار- ژمارە ٣١
گۆڤاری نما ژمارە ٥٣
گۆڤارێکی فیکری و ئەدەبی وەرزییە لە هەولێر دەردەچێت… ژمارە 53
رۆژنامەی شانۆکار ژمارە ٦.. تایبەت بە دووەمین شانۆی ڤێستیڤاڵی کەرکوک
رۆژنامەی دەنگی کرێکار ژمارە ٢٧
بۆ خوێندنەوەی ژمارە 27 کلیکی ئێرەبکەن…
گۆڤاری نما ژمارە 52
دەنگی کرێکار ژمارە ٢٣
دەنگی کرێکار ژمارە ٢٢
بۆ پێشەوە ژمارە ٩٨
گۆڤاری نما ژمارە ٥١
گۆڤارێکی فیکریی و ئەدەبیی وەرزییە لە هەولير دەردەچێت..
بۆ خويندنەوەی ژمارە 51ی گۆڤاری نما کلیکی ئێرەبکەن..

بۆ پێشەوە ژمارە ٩٧
بۆ پێشەوە ژمارە ٩٦..
ژمارە 20ی دەنگی کرێکار
هانای ژمارە ٦ تایبەت بە “یادی ١٥٠ ساڵەی کۆمۆنەی پاریس” بڵاوبۆوە
بڵاوکراوەی بۆپێشەوە ژمارە 92
گۆڤاری نما ژمارە 50
ژمارە 15ی دەنگی کرێکار
پێگهیهکیڕۆژنامهگهریی کرێکارییه ژماره (١٥) ساڵیدووەم /ترشینیدووەم/
بۆ خوێندنەوەی ئەم ژمارەیە کلیکی ئێرەبکەن ….

ژمارە ٦ی رۆژنامەی ڕەوت
گۆڤاری کەلێن ژمارە 7
ناوهڕۆك
وتار، ڕهخنه و لێكۆڵینهوه:
- تراژێدیای ئەڤین لە مەم و زینی ئهحمهدێ خانییدا/ بهرهڤان
- به ڕێگهوهبوون، سهركێشییی و مهیلخوازیانهی “ئارتۆر ڕامبۆ”یه/ سۆران محهممهده سووره
- وێنەی ئیستێتیکی شیعریی لە (سەمای بەفری ئێواران)ی جەلال بەرزنجی دا/ فەهمی حەمەد حەسەن
- ئازادییبوون لە ڕوانگەی بوونخوازیی سارتەرەوە، لە شیعری بەکر عەلیی دا/ ئاسۆس ساڵح مەحموود
چیرۆك:
مهلهفی چیرۆك: چیرۆكی چیرۆكنووسانی باشووری كوردستان.
- پیرهمێردی سهربان/ شاڵاو عهبدوڵڵا
- گەڕانەوەی ڕووحێك/ ئەژین فههمی
- دێوەزمە ڕەشەکان/ سهفین موراد
- بووکەڵەی مۆدێرن/ دابان عەتار
- دایکم منی کوشت/ جەبار عەزیز عهبدولڕهحمان
شیعر:
- سێ شیعری ئهرسهڵان چهڵهبی: (ئهمریكا، لۆركا و كانفۆڕمیست)
- زەوی لە کەللەی مندا بە کەڵکی یەک شەق نایه../ هاوكار مووسا
- (….)/ ئارام فەتحی
- حیکایەتی ڕامزس/ ژیار ئهسوهد
سینهما:
گۆڤاری کەلێن ژمارە 6
ناوهرۆك
ڕهخنه، لێكۆڵینهوه، وتار و گفتوگۆ:
ــ شیعری گهنج: بوونێکی سهرنجڕاکێشه نهک خۆکردنه به سهرنجکێش: ههندرێن
ــ ئایا گۆڕانی كۆتاییی چارهنووسی ڕێڕهوی ئهدهبییی ڕۆمانێ دهگۆڕێ؟/ عیزهت قهمحاوی، له عارهبیییهوه: شاڵاو عهبدوڵڵا
ــ ئاوڕدانەوەیەک بۆ پێوەندیی نێوان کۆمەڵناسییی و ئەدەب؛ شیکردنەوەیەکی تیۆرییڵ/بەشی دووەم: کاروان محهممهد عهزیز
ــ ڕێگەی سۆفیا بەرەو جیهان، تۆماس ئەسپەڤیک و هانا سکریکەرود: لە نەرویجیییەوە: ڕۆزا حوسێن
ــ میرزایێ بچووک/ ن: ساموێل ئێرل، لە ئینگلیزیییەوە: شاڵاو عەبدوڵڵا
مهلهفی چیرۆك: چیرۆكی چیرۆكنووسانی ڕۆژاڤای كوردستان.
- قهلهنێ بهاگران/ لوقمان یووسف
- برینهكه نایێ ههڤ/ نووسهر: فهواز عهبدێ
- وهلاتهكی وندا/ نووسهر: فهواز عهبدێ
- چیرۆكهك گهلێریی- دهرد/ محهممهد حهمكۆچهر
- چیرۆكهك گهلێریی/ محهممهد حهمكۆچهر
- مرنا بۆشكا/ عهباس مووسا
شیعر:
ـ شەونامە، بە تامی ڕۆشنایی/ پێشەوا کاکەیی
ــ پێشبینیەکانی تەمووز/ شاخەوان ئەحمەد
ــ “عەرەبانەیەك وشه”؛ لە پشت هەر ژمارەیەك، مۆڕەیەك/ میرۆ خورشید
ــ تارژەنێکی غەمگین و سۆزانییەکی پیر/ هاوکار نهسرهدین
ــ گومانهكان/ هاوكار نهسرهدین
شانۆ:
ــ تازەگەریی لە شانۆنامەی “دواهەمین شریتی كراپ”ی سامۆێل بێكێتدا/ جێمس ڕۆبێرتس، له فارسیییهوه: هونەر شاهۆ
ــ دواهەمین شریتی كراپ/ ن: ساموێل بێكێت، له فارسیییهوه: هونەر شاهۆ
ــ له چاوەڕوانیی گۆدۆدا: لوئیس گۆردۆن له فارسیییهوه: هونهر شاهۆ
شێوهكاریی:
ــ شێوهكاری كوردی جولهكه “مونیر عوزێر قهساب”/ ئا: بهشیر سهبری بۆتانیی، له ئینگلیزیییهوه: گهڵاڵیی
ــ شێوهكارییی شۆڕش (ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن جۆن ترەمبڵ)/ پاوڵ ستایتی، له ئینگلیزیییهوه: : ئهمیره مامهر نهبی

ڕەوت – ژمارە 2
بڵاوکراوەیەکی سیاسی مانگانەیە رێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەری ئەکات.
بۆخوێندنەوەی ژمارە 2ی ڕەوت کلیکی ئێرەبکەن ….
ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 5
ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک
ژمارە … 5
ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 4
ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک
ژمارە … 3
ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 3
ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک
ژمارە … 3
ڕۆژنامەی شانۆکار ژمارە 2
ڕۆژنامەی شانۆکار تایبەتە بە یەکەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک
ژمارە … 2
ڕۆژنامەی شانۆکار … 1
لە بەردەم جنۆکەدا… کورتەیەک لەسەر چیرۆکی (ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو) لە نووسینی لەتیف هەڵمەت….کاوان محەمەدپوور
کاوان محەمەدپوور
ڕەنگە هیچ نووسەر و شاعیرێکی کورد بەڕادەی (لەتیف هەڵمەت) لە بواری کەسایەتییەوە، دوو دەستەواژەی (ناسراو) و (نەناسراو)ی لای خۆیی کۆنەکردبێتەوە. (ناسراو) لەو سۆنگەوە کە هەر کەس تەنانەت بۆ ماوەیەکی کوردتیش خوێندنەوەی لەسەر ئەدەبی کوردی هەبووبێت ئەوە ناوی هەڵمەتی بیستووە و لانی کەم بەشێک لە شێعرەکانی خوێندۆتەوە. (نەناسراو)یش لەو سووچەوە کە لەتیف هەڵمەت لەو نووسەرانەیە کە هەمیشە شتی نوێیی هەیە و کەمتر ئەم نوێگەرییەی بە بەراوردی نووسەریتر هاتۆتە بەرباس. ڕەنگە یەکێ لەم هۆیانەی کەم باسکردنە بگەڕێتەوە سەر گۆشەگیری هەڵمەت کە خۆی بەردەوام لە وتووێژەکان ئاماژەی پێداوە. ئەزموونەکانی لەتیف هەڵمەت ڕێک وەکوو سەمای دەروێشانە جیا لە مەعریفەتی نهێنی، جەزمەیەکی شاعیرانەی تێدایە. ئەم جەزمەیە بۆتە هۆی ئەوەی نوێگەرایی هەڵمەت جارێک لە جەستەی شێعر دەرکەوێت و جارێکیتر لە ئەدەبی مناڵان و لە کاتێکیشدا خۆی لە قەرەی چیرۆک بدات. لە هەر سێکی ئەم بابەتانەدا هەڵمەت قسەی بۆ وتن هەیە. لە شێعردا ساڵی (1971) گرووپی کفری لەگەڵ فەرهاد و ئەحمەد شاکەلی دادەمزرێنێت و بەچەشنێک یەکەم کتێبی شێعری (پەساگۆران) بەناوی (خوا و شارە بچکۆلەکەمان) دەنووسێت. لە ئەدەبی مناڵاندا خەڵاتێکی (Apic)لە وڵاتی سووید وەردەگرێت و لە چیرۆکدا لە یەکەم کەسەکانە کە بە شێوازی مێتاڕۆمان/مێتاداستان (Metanarrative /Metafiction) دەنووسێت، جیا لەوانە لەسەر سۆفیگەری کتێبی نووسیوە و چەند کاری لەسەر ڕەخنەی ئەدەبی و گریمانەی ئەدەبیش هەیە. لەم وتارەدا دەمهەوێت باسی یەکێ لەم لایەنە نوێگەریانی هەڵمەت بە ناوی چیرۆکی(ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو) بکەم.
ئەم چیرۆکە- کە خۆیی نووسەریش گومانی لەوە هەیە پێی بڵێت ڕۆمان- لە دەگەمەن چیرۆکگەلێکی کوردییە کە بە شێوازی (مێتافیکشین) نووسراوە. ئەم چەشنە لە گێڕانەوە ئاگامەندی نووسەر بەسەر چیرۆکی باسکراوە و بە شێوەیەک لە حەولی ئەوە دایە خوێنەر بەم قەناعەتە بکەیەنێت کە هەر چیرۆکێک لە بنەڕەتدا خەیاڵی نووسەرە، تەنانەت ئەگەر لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەش وەرگیرابێت.
مێتاچیرۆک یان مێتاگێڕانەوە -(لەودیو چیرۆکەوە)( لەسەروی گێڕانەوە)- .شێوەیەک لە نووسینی چیرۆکە کە خسڵەتی (خۆگێڕانەوە)ی هەیە. واتە بەجێگەی گێرانەوەی چیرۆکێکی دەرەکی سەرقاڵی گێڕانەوەی ئەو چیرۆکەیە کە نووسەر ئەینووسێتەوە. چیرۆکێک لەبارەی ئەو ڕۆمانەی کە نووسەر خەریکی نووسینیەتی. خسڵەتی مێتاڕۆمان/مێتاچیرۆک، سیستەمێک لە گێڕانەوەیە کە بە شێوەی ئاگامەندانە خودی گێڕانەوە دەکاتە بابەتی چیرۆک. بە وتەی جان بارت(John Barth)-نووسەری ئەمریکی-(مێتاڕۆمان ئەو چیرۆکەیە کە چیرۆکێکیتر بە جێگەی جیهانی ڕاستەقینە لاسایی دەکاتەوە). هەرکات نووسەر بە جێگەی ئەوەی باس لە چیرۆکێکی دەرەکی بکا لە ناو ڕۆماندا، باسی ئەو چیرۆکە بکا کە لە ڕۆماندا دەینووسێتەوە ئەوە لە شێوەی نووسینی مێتافیکشین کەڵکی گرتوە. نووسەرانی وەکوو (کورت وەنەگات) و (ئیتالیۆکالوینۆ) و (جان بارت) لە نووسەرە هەرە بەناوبانگەکانی ئەم شێوە لە نووسینەن.
تەکنیکی نووسینی (مێتافیکشێن) وەکوو تەکنیکی نووسینی (فیکشێن)(چیرۆک) نییە. (چیرۆک) لایەنی گێڕانەوەی تایبەتی هەیە کە لە نیزامێکی دابینکراودا مانا دەبنەوە. بۆ نموونە چۆنییەتی سازکردنی کاراکتێر و دەستەویەخەکردنی کاراکتێر لەگەڵ نیزامی ڕیوایی چیرۆک و پارستنی پلۆت(Plot) و هێڵی مەنتیقی چیرۆک، لە پێداویستییەکانی هەر چیرۆکێکە. بەڵام مێتافیکشێن تەکنیکەکانی زیاتر لە ئەزموونی خودی نووسەرەوە سەرچاوە دەگرێت، واتە خودی نووسەر دیاری دەکات بە چ شێوە تەکنیکێک بەکار بێنێت کە چیرۆکەکەی چیرۆکی مێتافیکشێن بێت، بەڵام لە پاڵ ئەوانە چەندانە خسڵەتی دیار هەیە کە فیکشێن و مێتافیکشێن لە یەک جیا دەکاتەوە. خسڵەتی سەرەکی مێتافیکشین هەر (خۆگێڕانەوە)ی چیرۆکە، واتە بەم شێوەی باسمان کرد چیرۆکێک کە لەبارەی خودی چیرۆکی باسکراودایە دایە. بۆ نموونە کاتێک نووسەر لە دەقی ڕۆمانەکەیدا ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ خوێنەرەکانی دەکا و ئاماژە ئەدا کە منی نووسەر چیم کردوە و چی دەکەم و بە شێوەیەک خۆی لە دەرەی چیرۆک وەکوو کەسایەتی ڕاستەقینە پێناسە دەکا ئەوە لە شێوەی میتافیکشین کەڵگی وەرگرتەوە. گێڕانەوەناسەکان، (نووسەر) و (گێڕاوە)ی چیرۆک لەیەک جیا دەکەنەوە. نووسەر کەسایەتی ڕاستەقینەیە و لە دەرەوی چیرۆک ژیان دەکا، وەکوو گشت مرۆڤەکانیتر، بەڵام گێڕەوە تەنیا و تەنیا بوونی لە چیرۆک وەردەگرێت. ئەوەش بەو مانایەیە کە لە شیکاری گێڕانەوەناسانەدا ڕەخنەگر هیچکات ژیان و کەسایەتی نووسەر لەگەڵ گێڕەوە تیکەڵ ناکات و ئەم دووانە لە یەک جیا دەبینێت. بەڵام لە مێتافیکشێندا هەوڵی خودی نووسەر بۆ ئەوەیە کە گێڕەوە و نووسەر هەر بە یەک کەسایەتی بزانین. واتە کاتێک دەڵێن نووسەری ئەم چیرۆکە مێتافیکشێنە، ئەوە هەر وەکوو ئەوەیە بڵێن: گێڕەوە-یان یەکێ لە گێڕەوەکانی چیرۆک-ە. ڕەنگە لەم چەشنە ڕیوایەتەدا(مێتافیکشێن) لەگەڵ چیرۆکێک بەروڕوو نەبینەوە کە توانستی گێڕانەوەی دووبارەیی بۆ بەردەنگ پێک بێنێت. واتە بەردەنگ کاتی خوێندەوەی ئەم چەشنە چیرۆکانە بە شێوەیەکی شیاو نەتوانێت چیرۆکەکە بۆ کەسێکیتر بگێڕێتەوە- مەبەست هەر بەو جۆرەیە کە داستانەکانی تۆلۆستۆی یان مارکز دەگێرێتەوە-، چوون لێرەدا زیاتر لەوەی «گوێ بیسی چیرۆک» بین «گوێ بیسی چۆنییەتی نووسینی چیرۆک»ین. هەر بۆیە چیرۆکی مێتافیکشێن زیاتر وەکوو ئەو ئۆتۆبیوگرافییە دەچێت کە بەسەرهاتی نووسەر لە کاتی نووسینی چیرۆک دا دەگێڕتەوە. واتە لەو بارەدا کە منی نووسەر کاتی نووسینی ئەم چیرۆکە چ بارودۆخێکم هەبووە.
چەشنی جۆراوجۆر لە بەکار هێنانی تەکنیکەکانی مێتافیکشێن هەیە کە ڕەنگە جێگەی ئەوە نەبێت گشتیان لێرە باس بکەین بەڵام بە پێی پێوسیت بۆ خوێندەوەی چیرۆکی (ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو) باس لە چەند خسڵەت و تەکنیک دەکەین.
ڕا دەربڕینی نووسەر
لە ڕۆمانەکەی هەڵمەتدا، بەچەشنێک لەگەڵ ڕادەربڕینی نووسەر بەوڕووین، نووسەر لە گشت لایەنەکانی چیرۆکدا بوونی هەیە. هەر لەسەرتای ڕۆمانەوە نووسەر خۆی ئاوقای کاراکتێرێک دەکاتەوە کە بێت و یارمەتی بدات کە چیرۆکەکەی بگێڕێتەوە، بۆیە لە قارەمانێک بۆ ڕۆمانەکەی دەگەرێت و باسی چۆنییەتی کاراکتێری پێویست دەکا. نووسەر لەسەرەتاوە بە خوێنەر دەڵێت: تۆ لەگەڵ ڕۆمانێک بەروڕوویی. ئەم دخاڵەتی نووسەرە شتێکە کە لە قوتابخانەکانی تری ڕۆماندا نایبینین. گێڕەوەی ڕۆمانی (ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو) باس لەوە دەکا بۆ گێڕانەوەی ڕۆمانەکەی پێویستی بە قارەمانێک هەیە. بۆیە لە حەولی دیتنەوەی ئەوە قارەمانەیە. لەسەرەتا چاوی بە ژنە جنۆکەیەک دەکەوێت کە خەریکی قژ شانەکردنە تا شوو بە شێخ مەحموود بکات. نووسەر بۆ شیکردنەوەی بەشێک لە تیپ/کەسایەتییەکانی چیرۆک-هەڵبەت ئەگەر مەجالی ئەوەمان هەبێت بڵێین کەسایەتی- لە پەراوێزی دەقەیدا شیکاری دەکا و ڕای تایبەتی خۆی دەردەبڕێت. هەڵبەت شیکاری پاواوێزیش خۆی هەر وەکوو چیرۆکێک دەنوێنێت. دخاڵەتی بەردەوامی نووسەر لە چیرۆکی (ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو) تا کۆتایی گێڕانەوەکەی بەردەوامە.
دەق ئاوێزان (Intertextuality)
کەڵک وەرگرتین لە دەق ئاوێزان(بینامتنیت) یەکێ تر لە خسڵەتەکانی مێتافیکشێنە کە لەم چیرۆکەشدا پاتە دەبێتەوە. بەکارهێنانی شێعر و زکری دەروێشانەنی کفری، کەڵک وەرگرتن لە حەقایەت و ئەفسانە کوردییەکان، بەکارهێنانی ناوی نووسەر و کتێب و، ئاماژەی بە کەسایەتییە دەرەکییەکانی کۆمەڵایەتی چەشنێک لە کارکردی دەق ئاوێزان لەم چیرۆکەدایە. هەڵمەت هەروەها لە پێکهاتەی چیرۆکە کلاسیکەکان-وەکوو (حەقایەتەکانی هەزار و یەک شەو)- کەڵک وەردەگرێت. لەو جێگەیانەی کە چیرۆک لە ناو چیرۆکدا دەهۆنێتەوە و کەسایەتی ڕۆمانەکەی گوێ بیسی چیرۆکی گێڕەوە دەبن دەق ئاوێزانی پێکهاتەیە بۆ رۆمانی (ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو) کە دێتە خانەی پێکهاتەی حەقایەتی کلاسیکە.
سازکردنی پێکهاتەیەکی ئەفسانەیی
هەڵمەت لە پاڵ کەڵک ورگرتن لە پێکهاتەی گشتی حەقایەت، خۆی پێکهاتەیەکی تایبەتی ئەفسانەیی لە چیرۆکەدا ساز دەکا. پێکهاتەیەک کە لە لایەنی مێتافیزیک بوونی کەسایەتییەکان وەکوو ئەفسانەکان دەچێت و لە لایەن پێکهاتەی بووتیقاییەوە خسڵەتی مێتافیکشێنی هەیە. لێرەدا نووسەر پێکهاتەیەکی ئەفسانەیی بۆ گێڕانەوە پێک دێنێت کە دوو کەسایەتی (ڕاستەقینە/ خەیاڵی)، دوو پێکهاتەی (کلاسیک /پۆست مۆدێڕن) و دوو گێڕانەوەی (دەرەکی /ناەوەکی) تێدایە. فەزاسازی نووسەر لەم دەستکردەیەدا گەمەیەکی بەردەوامی (وێستانی ڕیوایی) و (بازدانی ڕیوایی)تێدایە. واتە لە زۆر جێگە گێڕانەوەی چیرۆکەکە ڕادەگرێت و دەست دەکا بە شرۆڤە و خوێندەوەیەکی بە ڕواڵەت فەلسەفی وعاریفانە. بۆ نموونە ئەو کات کە کچە جنۆکەکە لە دووا بیستنی چیرۆکێک لە گێڕەوەی ڕۆمان و چێز برنی دەڵێت: ئەگەر هەموو شەو چیرۆکێکی ئاوا چێژدارم بۆ بگێڕیەوە ئەوە شووت پێدەکەم، گێڕەوە دوا نووسینی ئەم ڕستە باسی بێدەنگی نێوان خۆیی و جنۆکەکە دەکات و دواتر لە پاڕاگرافی کۆتاییدا، چیرۆکەکە دەوێستێنێت و شرۆڤەی بێدەنگی دەکا.
ئایرۆنی لەسەر زانیارییەکانی خوێنەر
گشت ژێدەر و شرۆڤەکانی گێڕەوەی (ژنە جنۆکەکای شێمەحموو) زانیاری هەڵە دەدەن بەخوێنەر، بە چەشنێک زانستی خوێنەر لە بازنەیەکی (ئایرۆنیک) داوێت بۆ ئەوەی هەم پلارێکی تەنزی لە دەقەکانی پێشوو بگرێت و هەمیش بەم گەمەیەکی مەعریفی جارێکی تر بە خوینەر بڵێت: تۆ لەگەڵ جیهانی دەستکردەی چیرۆک بەروڕوویی و واقیعییەتی نییە. بۆ نموونە لە لاپەڕەی یەکەم دا (ئالبێر کامۆ) وەکوو کوردێکی ئاوارەی سووری! پێناسە دەکا کە ڕۆمانێکی بە ناوی (الغریب یان بێگانە) بە زمانی عەرەبی! نووسیوە، یان بۆ (هێنری باربوس) دەڵێت کە یەکێ لە جنۆکەکانی باوەگەورەم بوو کە ساڵی (١٩٣٠) بە دووکەڵی سیگار ڕۆمانێکی بە ناوی (دۆزەخ) نووسیوە، لە لاپەڕەکانی تر کتێبی (حەقایەتەکانی هەزار و یەک شەو) لە نووسینی هاوبەشی (مارکس و هێگل) دەزانێت. ئەم شێوە زانیاریە کە بە ئەنقەست لەلایەن نووسەرەوە دێتە پانتای ڕۆمانەوە بۆ ئەوەی جارێکیتر بە خوێنەری چیرۆک ڕاگەیەنێت ئەم چیرۆکە ڕاستەقینە نییە و تۆ لە گەڵ گەمەیەکی خیاڵی نووسەر بەرەوڕوویی.
شکاندنی هێڵی لۆژیکی چیرۆک
جیهانی ئەفسانەکان پێکهاتەی جیهانی واقیعی نییە، واتە لۆژیکی ئەم جیهانەی بەسەردا زاڵ نییە و (هۆ و بەرهۆ)یەکانی وەکوو جیهانی واقیعی نییە، لە کاتی خوێندەوەی چیرۆکی لەتیف هەڵمەتدا، لەگەڵ دەستوور و هێڵێکی دیاری کراوی ڕیوایی بەروڕوو نین و دەیان چیرۆکی نێو ڕۆمانەکە هیچیان بە کۆتایی ناگەن. نووسەر بەردەوام لە (بازدانی ڕیوایی) بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانی بەهەرە دەگرێت، واتە بێ ئەوی هێڵێکی مەنتقی-واتە مەنتقی دەرەکی- لە پشت کۆتایی و دەستپێکی چیرۆکی نوێ بێت هەر لە نێوان چیرۆکێکدا دەپەرێتە ناو چیرۆکێکی ترەوە، بەم تەکنیکە، هەم ئاڵۆزی و خەیاڵی بوونی جیهانی جنۆکەکان و ئەفسانەکان بە نیسبەتی جیهانی واقیعی نیشان دەدات، هەم پێکهاتەیەکی مێتافیکشێنی بۆ چیرۆکەکەی دەخوڵقێنێت،
لە کۆتاییدا، (ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو)، هەروەکوو ئەوەی کە لەتیف هەڵمەت باسی دەکا حەولێکە بۆ دەرباز بوون لە فەزایی نووسینی کلاسیک لە ناو ئەدەبی داستانی کوردی دا. ڕەنگە ئەم چیرۆکەی هەڵمەت، ئەوەندە لە بوواری تەکنیکی و پێکهاتەی چیرۆکەوە بە هێز نەبێت بەڵام لانیکەم شەهامت و جەسارەتی ئەوەمان پێدەدات، شێوە و چەشنی نوێ بۆ ئەدەبیاتی داستانی کوردی تاقی بکەینەوە و لانیکەم بۆ جارێکیش بێت خۆمان سەرقاڵی ئەوە بکەین کە ئایا ئەم زمان و زەینە کوردییە توانستی ئەوەی هەیە پێکهاتەی نوێ بەرهەم بێنێت یان نا؟.
گۆڤاری کەلێن ژمارە 5
عیسا لــه ئاسمان مههدیی لهناو بیر
ئیشمان شلۆقـه یـــــــــــاران چ تهدبیر
نـه ئـهو دێته خوار نه ئـهم دێته دهر
دهجاڵیش زۆرن گشتی سواری كهر
مهلای گهوره
———————–
ڕهخنه و لێكۆڵینهوه:
– ئەدەبی قەرەج له ئینگلیزیییهوه: شهوقی حوسێن مهقسوود
– پێگەی “مەرگی” نووسەر لە ڕوانگەی بارت و فوکۆدا/ فاتح سەعیدی
– تۆماس مان: نووسەرێك لە نێوان ئەدەب و فەلسەفە/ كامەران عەزيز
مهلهفی چیرۆك: چیرۆكی چیرۆكنووسانی ڕۆژههڵاتی كوردستان.
– چاوخشاندنێکی خێرا بەسەر ڕەوتی چیرۆکنووسییی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ کاوان محەممەدپوور
– پەمەیی نا سوور/ فەرهاد ساڵەحی فەر
***
مهلهفی شیعر: نهوهی بیت.
– نەوەی بیت: نەوەی قەیرانەكانی ئەمریكا/ ئازاد حەمە شەریف
– تکایە گەورەم، ئالهن گینزبێرگ و وچانێک لە سەر “نهوەی بیت”/ ئەرسەلان چەڵەبی
– ئەمریکا/ ئالهن گینزبێرگ، له ئینگلیزیییهوه: ڕهشید مهحموود
– هۆنراوەی یەکەم/ پیتر ئۆرلۆڤسکی، له ئینگلیزیییهوه: چیا
– هەندێک لە “هایکۆ”یهکانی ئاڵێن گینزبێرگ/ لە ئینگلیزیییەوە: ژیار ئەسوەد
– واین لێرە/ ناس و دامیان ماڕڵی, له ئینگلیزیییهوه: گۆران عەبدوڵڵا
***
دهقی شانۆ:
– شهنگێ و پهنگێ/ چهتۆیێ زێدۆ (چهتن ئەرۆل)
– مەرگی شازادە بچکۆلەکە/ شوان كهریم
شێوهكاریی: مهلهفی مهدحهت كاكهیی.
– ژیان و تابلۆیهكانی مهدحهت كاكهیی.
– مهدحهت کاکهیی؛ له نهوای هێڵکاریییهوه بۆ خهڵوهتگەی ڕۆشنایی ڕهنگهکان/ ههندرێن
– ڕەنگڕێژکردنی ڕێگهكهی بەرەو ڕووناکیی/ ئۆلی گرانات، له ئینگلیزیییەوە: گەڵاڵیی
– مەدحەت کاکەییی و چوارگۆشەی ڕەش/ دانیال بیرنبووم، له ئینگلیزیییهوه: شكۆفه ئهحمهد
– گرینگی تێخنه لهلای مهدحهت كاكهیی/ زریان جهلال سلێمان
– تابلۆیهكانی مەدحەت/ ئەدۆنیس، لە عارەبیییەوە: عەلا ڕەمەزان
گۆڤاری هانا ژمارە 4
گۆڤار کەلێن ژمارە 4
ناوهرۆك
ئهزموون، ڕهخنه و لێكۆڵینهوه، گفتوگۆ: مهلهفی “ئهحلام مهنسوور”
((گهنجهكان له یهكهم ڕۆژی ڕاپهڕینهوه دهستپهڕ لێدهدهن، وریابن له پیاوهتی دهكهون، ئێوهی بهستهزمان بێناز كهوتوون، له حهسرهتی ماچێك وا خهریكه گیان لهدهست دهدهن، ڕۆڵهی منن، بووكهشووشه قوڕمیشكراوهكان بێڕووح، مێشك و گیانن، ناخوێننهوه، مریشكن، ئێواران دهكرێنه ناو كولانهكانیانهوه، خهون به ئۆتۆمبێل و خانووهوه دهبینن، ههر خهریكی چهنهبازیین، گوێیان ڕابكێشن و وریایان بكهنهوه، كهسیان لهیلا قاسم ناناسن.)) گرهوهی چاوهكانی ئهم”ئهحلام مهنسوور”
– چۆن “ئەحلام مەنسوور”م ناسی؟/ ئازاد حەمە شەریف
– جورئەتی یاخییبوون لە نۆرمە زاڵەکان و لە چاوەڕوانییەکانی زۆرینە/ ڕۆزا حوسێن
– ئەحلام مەنسوور: دەنگی پەراوێزخراوەکان/ ئەییووب کەریمی
– تێكڕايى پيتهكانى دهقێك بۆ باڵاى ئهحلام/ گۆران سهمهد
– لە نێوان داهێنان و كورتبینییدا؛ نیگاری ئەحلام مەنسوور بە وشە/ سەنگەر زراری
چیرۆك: مهلهفی چیرۆكی چیرۆكنووسانی باكووری كوردستان.
– خهریبهك ل گوندێ مه/ جوانمهرد
– پرچا وهندابوویی/ مههمهد سارمان
– فهرههنگۆكی مهلهف (كوردی ژووروو و كوردی نێوهندیی)/ ئامادهكردنی/ خهلیل سهلیم
– گەڕانەوە و شتی تریش/ ڕهشید مهحموود
– گێڕانهوه و شتی تریش (خوێندنهوهی چیرۆكی گهڕانهوه و شتی تریش)/ سۆران محەمەدە سوورە
شیعر
– (دیاریی باوكم)- پاییز زوو دێت/ هەژار حوسێن
– دەبێ ئێستا لە لای خودا.. کاتژمێر چەند بێ؟ بە کاتی کوێ؟/ سەردار حەمید (نۆڕێ)
شانۆ
– دەربارەی زیانەکانی تووتن/ چێخەف، له ئینگلیزییهوه: ئەژین باجەڵان
– چی، لە کوێ؟/ ساموێل بێکێت، له ئینگلیزییهوه: ڕاڤین کامەران
سینهما
– یادەوەریی، وەک فۆڕمێکی هونەری باڵا لەنێو سینەمادا، لەبارەی فیلمی ئانا فرانک/ خەندە حەمید
شێوهكاریی
– خۆ_پۆرترێت لەگەڵ ئێسکبەندی بازوو/ کۆستیکا براداتان، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد
– ژنهكانی كلێمت، ڕاستهقینه و لهسهر كانڤاس/ كین جۆنسۆنۆكت، له ئینگلیزییهوه: شاڵاو عهبدوڵڵا
گۆڤاری شیکار ژمارە 23
(داکۆکی لە ڕۆماننووس یان (چی ئەقەومێ کە کەس ئیتر چیرۆک نەگێڕتەوە؟
داکۆکی لە ڕۆماننووس
یان
(چی ئەقەومێ کە کەس ئیتر چیرۆک نەگێڕتەوە؟)*
نووسەر:کاوان محەمەدپوور
«مووزلمان» ( Musselmanیا Muselmann) دەستەواژەیەک بوو لە زیندانەکانی نازی بە کەسێک دەکوترا کە لە ترسان و برسان و به هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە، هەر چەشنه ئاگاهی و هەستیارییەک کە نیشانەی شوناسی مرۆڤ بێت لە دەروونیدا نەمابوو و هیچ هەست و ئامانج و هەڵوێستێکیان لەمەڕ ژیانەوە بە خۆش و ناخۆشیەوە نەبوو. ئەوانە کەسانێک بوون کە رووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجەکانی سەربازانی نازی دەبوونەوە و تەنانەت لە بەرامبەر ئەشکەنجەشدا هەوڵ و خواستێکیان بۆ دەربازبوون-چ بە هات و هاوار یان بە ڕاکردن-نەبوو.مڕۆڤێکی داماڵدراو لە هەر چەشنە شوناسێکی مرۆیی. واتە مووزلمان پێش مەرگی بایۆلۆژیکی توشی مەرگێکی نمادین ببوونەوە. پریمولوی لە بیرەوەریەکانی خۆی لە ئۆردوگای ئاشوویتس لە بارەی گەنجێکەوە به ناوی (018) دەنووسێت: “من وەها بیردەکەمەوە کە تەنانەت ناوی خۆشی لەبیر چۆتەوە، بێگومان ئەو هەر وەها ئەنوێنێت”.(١) مووزلمان بەهۆی بەسەرهاتە تاڵ و قیزەونەکانی ناو ئۆردوگای ئاشوویتس هەستی مرۆڤ بوون و توانستەکانی مرۆڤیان لێ سڕابۆوە. لای ئاگامبێن، مووزلمان وێنای تەواوکۆی مرۆڤی دیلکراو لە لۆژیکی ئۆردوگایە، نە دەتوانن بمرن-مەرگی بایۆلۆژیکی- نە دەتوانن قسە بکەن، نە دەتوانن مان بگرن، نە دەتوانن ئۆمێدوار بن، تەنیا لە ژێر فەرمانی حاکم ئەتوانن ژیان بکەن، ژیانێکی داماڵدڕاو لە هەر چەشن یاسا و رێسایەک بۆ پشتگیری لە پێگەی ئاسایی مرۆڤ.(٢) ئەوەی کە مووزلمان چ ئەزموونێکیان لە ئۆردوگا هەبووە تەنیا لە بەشێک لە بیرەوەریەکانی پریمولوی و جۆرج سێمیریۆن دەردەکەوێت کە بە گوێرەی ئەوان، ئەم بیرەوەرییە تەنیا بەشێکی زۆر کەم و بچکۆلە لە چەرمەسەرییەکانی ئەو مرۆڤانەیە. هۆی ئاگادار نەبووبی تەواوکۆ – یان زیاتری- ئێمە لەو چەشنە مرۆڤە!!، و پۆرنۆگرافی مەرگ لە ئۆردوگاکانی ئاشوویتس، دەگەرێتەوە سەر دوو لایەن. یەکم، بەشێکی زۆر لە مووزلمانەکان لە ئاگردانەکانی ئاشوویتس سووتان و ئیتر هەر بوونیان نەبوو تا بەسەرهاتەکانیان “بگێڕنەوە”- جا بەهەر چەشنێک لە گێڕانەوە بێت!- ، دووهەم، ئەو بەشەی کە زیندوو مانەوە ئیتر نەیان دەتوانی “بگێڕنەوە”!، لە واقیع دا تووشی وێستانی زەمەن لە کاتی ئاشوویتس هات بوون و توانستی دەربازی لەم زەمەنەیان نەبوو، بە شێوەی سایکۆلۆژیکی لە دۆخێکی ناوازە لە زەمەن-ترسی کارەسات- کەوت بوونەوە. لەم دۆخەدا توانستی زمان لەسەر ئاخافتنی ئاسایی لەمەڕ بیرەوەری سەقەت دەبێت، کە واتە تووشی چەشنێک لە “لاڵی” و “بێزمان” هاتبوون.(٣) ئەم دۆخە- وێستانی مێشک لە کاتی کارەسات دا- توانستی گێڕانەوەی کارەساتی لەو چەشنە مرۆڤەی هەستاندبۆوە!.
“نەگێڕانەوە”ی مووزلمان فەرامۆشی یان هیچ نەبێت کەمترین بیرەوەری بۆ نەوەی داهاتووی خۆی پێیە. ئەگەر ئەم بیرەوەرییانە گرینگ بن، وەها پاساوێک لەسەر گێڕانەوە ئەتوانین بێنینەوە کە لە تاوتوێ کردنی دەستەواژەی “گێڕانەوە” (Narration)، بەم دەرئەنجامە دەگەین کە ریشە و بنەماکەی دەگاتەوە سەر وشەی (Narrara) لە لاتین و (Gnarus)ی یۆنانی کە بە مانای “زانست” و “ناسین” دێت کە ڕیشەی هێند و ئۆرووپایی (gnos)ی هەیە. بەم پێیە گێڕانەوە، دەبێتە “دۆزینەوەی زانست”، ئەرەستووش لە بووتیقادا هەر بەم مانایەی گرتووە. بەم پێیە گێڕانەوە، “زانست لەسەر رووداو و بەسەرهاتێکی تایبەتە”،(٤) زانست لەسەر رووداو، لە رووی مانەوە و ئەزموونی داهاتووی رووداوە کە بۆ مرۆڤ گرینگ ئەنوێنێت. بە چەشنێک گێڕانەوە، هەوڵدان بۆ هەرمان بوونەوەیە، چون لە گێڕانەوەدایە کە شێوازێک لە رووداو و بەسەرهاتەکان خۆ ئەنوێنن و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر هەناردە دەکرێن. مێتافۆری “شەهرزاد” لە کتێبتی حەقایەتەکانی “هەزارو یەک شەو”، باس لە هەوڵی شەهرزاد بۆ زیندوومانو نەکووژرانی ئەو لەلایەن پاشاوە دەکات، ئەم هەوڵەی شەهرزاد لە “گێڕانەوەی چیرۆک” بۆ پاشا خۆ دەنوێنێت. شەهرزاد هەر شەو بۆ زیندومانەوەی چیرۆکێک بۆ پاشا ئەگێڕێتەوە، بەم شێوە پاشای تامەزرۆی بیستن دەکات بۆ شەوێکی تر. کە واتە تەنیا بە گێڕانەوەیە کە دەتوانێت زیندوو بمێنێت، بە شێوەی مێتافۆر، “نەگێڕانەوە” فەرامۆشییە و فەرامۆشیش چەشنێک لە مەرگە.
بێگومان بەسەرهاتی مووزلمان، چیرۆکێکی چێژ بەخش نییە و هیچکات بەتەواوی ناگێڕدرێتەوە- زمانی گێڕانەوە لەمەڕ کارەسات تووشی قەیران دەبێت-، بەڵام ئەم بیرەوەریەی پریمولوی و دەیان بیرەوەریتر لە بەسەرهاتەکان، گرینگی “گێڕانەوە” لە سووچەگەلی جیاوازەوە دەردەخات.
ئەگەر هەنووکە و بۆ مرۆڤی ئاسایی!- هەڵبەت ئەگەر دەستەواژەی مرۆڤی ئاسایی درووست بێت- دۆخی “بێ تابشتی لەمەڕ گێڕانەوە”(٥)، ڕووبدات یان ئەگەر زۆر بە ئاسانی جارێکیتر پرسیارەکەی مارتین مەکۆئیلان بهەژێنین و خۆمان بەرەوڕووی ئەمە بکەینەوە (کە چی ئەقەومێت کە ئیتر چیرۆک نەوترێتەوە یا نەنووسرێتەوە؟!(٦)، بەڕاستی جیهانی مرۆڤ چی بەسەر دێت؟، ئایا ئایدیا و هەستەکانی تووشی قەیران دەبێتەوە؟ ئایا مرۆڤ هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چیرۆکی نوێ دەدات؟ یان واز لە چیرۆک دێنێت و کۆتایی بە بیرەوەری و ئایدیاکانی خۆی دێنێت؟. بەڕای ڕۆڵان بارت تەنانەت بیرکردنەوە لەم پرسیارە و یان خود وازهێنان لە چیرۆکیش -ئایدیای چیرۆک- خۆی چەشنێک لە (گێڕانەوەیە):”گێڕانەوە لەسەرانسەری ژیانی مرۆڤ دایە، گێڕانەوە خۆی ژیانە”(٧). یەکەمین فەرزی گێڕانەوەناسەکان لەسەر گشتی و بەردەوام بوونی گێڕانەوەیە، واتە ئەوەی کە گێڕانەوە بەرساختێکی زمانییە و مرۆڤ بەردەوام لە زمان دایە. پرسیارەکەی مەکۆئیلان دووهەمین فەرزی گێڕانەوەناسەکانیش- کە” جیهانی ئێمە پڕە لە چیرۆک”- بە چەشنێک تووشی مەترسی دەکاتەوە. بەڕای گێڕانەوەناسەکان مرۆڤ بەردەوام چیرۆک دەڵێتەوە یان بە زمانێکی گێڕانەوەناسانه خودی ئایدیای چیرۆک (story )، هەمیشە لە زەینی مرۆڤ دایە. بێگومان بۆ وڵامدانەوەی مەکۆئیلان دەبێت سەرەتا وەک هەموو پرسیارێکیتر پاساوێک بۆ گرینگی پرسیار (کە لێڕەدا لە ناوچوونی هەمیشەیی چیرۆکە) بهێنینەوە و دوواتر واتای گێڕانەوە و چیرۆک تاوتوێ بکەین تا گرینگی ئەم باسەمان بۆ دەرکەوێت یان دەرفەتێک بۆ وڵامەکەی بدۆزینەوە.
پاساوی من بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسیارە، گرینگی گێڕانەوەی چیرۆکە. بۆ شیکردنەوەی مەبەستەکم ئاوڕ لە چەن ڕوانگەی تایبەت بە چیرۆک ئەدەمەوە کە تا ڕادەیەک بابەتەکە بەڕبڵاوتر دەکاتەوە. کۆندرا لە کتێبی (هونەری ڕۆمان)دا دەڵێت: «باوکی ئەندێشەی مۆدێڕن تەنیا دیکارت نییە بەڵکوو سێروانتێسیشە»(٨). بە ڕای کۆندرا سێروانتێس وەک یەکەمین ڕۆمان نووس، شێوازێکی نوێی لە (گێڕانەوەی ئەم جیهانە)ی بۆ ئێمە خولقاند، ئەم شێوازە نوێیە “ڕوانگەیەکی نوێ” و “شێوەڕوانینی نوێ” و لە ئەنجامدا “جیهانێکی نوێ” یان باشترە بڵێین بەشێکی نوێی لە جیهان بۆ مرۆڤ دەرئەخات. گێڕانەوەی نوێ، بەرهەمهێنەری زانستی نوێشە، سیمۆر چەتمەن لە کتێبی (چیرۆک و گوتار)دا، ئاماژە بە وتاری ژان پیاژە لەسەر پێکهاتە دەکات و بەم ئەنجامە دەگات کە بەڕای پیاژە «گێڕانەوەی نوێ و شێوە ڕوانینی نوێ بە جیهان، زانستی نوێ بەرهەم دێنێت، گشت پێکهاتەکانی زانستەمرۆییەکان -مرۆڤ ناسیی، فەلسەفە، دەروونناسیی، زمانناسیی و… هتد- لەسەر سێ چەمکی کووللییەت، ئاڵۆگۆڕی شێواز و بە نیزام کردن، پێک هاتوون.»(٩). هەر بە پێی ئەم ڕوانگەیه دەتوانین ڕۆمان – گێڕانەوەی چیرۆک- وەک زانستێکی نوێ پێناسە بکەین. شێوە ڕوانینی نوێ بە چەشنێک ئاشکرا کردنی داپۆشراوەکانی جیهانی مرۆڤە، هەر سووچێک لە ڕوانین بێ گومان نەڕوانین لە دەیان سووچی ترە، بەڵام لۆژیکی چیرۆک، حەول بۆ ڕوانین لە زۆرینەی شێوە ڕوانینەکانە. میخایل باختین ئەم تایبەتمەندییەی چیرۆک- هەڵبەت لێرەدا مەبەستی باختین ڕۆمانە نە شێوەکانیتری گێڕانەوە وەکوو کورتە چیرۆک. حەقایەت، چیرۆکی مینیماڵ و….- وەک دەرکی چەمکی دێمۆکراسی پێناسە دەکات و کۆمەڵگایەک کە هەڵگری ژانری ڕۆمانە بە کۆمەڵگایەک دەزانێ کە مێشکی مرۆڤەکانی توانستی دەرکی دێمۆکراسییان هەیە(١٠)، کاراکتێرگەلی ڕۆمان، جیهانە جیاوازەکانی مرۆڤ نیشان دەدەن، مرۆڤگەلێک کە هەر کام مەجالی جیاواز ژیان و ڕوانگەی جیاوازیان هەیه و هاوتەریب لەگەڵ ئەم جیاوازییە، دژوازی و لەمپەڕ و کێشەی ژیان ئاشکرا دەکەن.
ریچارد روورتی لە وتاری (هایدیگەر و کوندرا و دیکێنز)دا پرسیارێک دێنێتە ئاراوە کە وەڵامەکەی هەوڵ بۆ بەجەستەکردنەوەی پێگەی گێڕانەوەی ڕۆمان لەمەڕ جیهان و مێژووی فەلسەفەیه. لەو وتارەدا روورتی داوا لە ئێمە دەکات بیر لە جیهانێک بکەینەوە کە هەرچی ئاسەوار و دەستکەوتی مرۆڤ که لە جیهانی رۆژئاوا دایه، لە کارەساتێکدا لە ناو ئەچێت و هیچ نامێنێتەوە، جیا لە بەرهەمەکانی چارڵز دیکێنز وەک ڕۆمان نووس و هایدیگەر وەک فەیلەسووف. دوواتر روورتی پرسیارەکەی بەروەرووی وەها جیهانێکی خاپوورکراو دەکاتەوە، ئەو دەپرسێت: بەرهەمی کام یەک لەوە دووانە بە داهاتوو دەڵێت- رۆژئاوا- چ دەستکەوتگەلێکی هەبووە؟ چ مێژوویەکیان ڕابواردوە؟ و مرۆڤەکانی چلۆنیان بیرکردۆتەوە؟. روورتی لە وڵامی ئەو پرسیارەدا بەرهەمەکانی دیکێنز هەڵدەبژێرێت و ئاماژە ئەکات: (جیهانی دیکێنزە بە داهاتووان دەڵێت ئێمە چ دەستکەوتێکمان هەبووە، چلۆن بووین و چیمان کردووە، دیکێنز بە خولقاندنی کاراکتێرگەلی جیاواز، جیهانێکی سەیروسەمەرەی لە مرۆڤی جیاواز و تاک بۆ ئێمە پێک هێناوە، بێ گومان جیهانی فەلسەفە- وەک مێژوویی فەلسەفە- توانای خولقاندنی ئەم جیهانگەلەی نییە)(١١).
ئێستا ئەگەر وەک گێڕانەوەناسەکان،(فۆرمالیست و پێکهاتەخوازو پاشپێکهاتەخواز)گێڕانەوەی چیرۆک لە گێڕانەوەکانیتر جیا بکەینەوە، تا ڕادەیەک لە مەترسی و دژواری پرسیارەکەی مەکۆئیلان کەم ئەکەینەوە. ئەم بۆچوونه لە رۆڵان بارت وەردەگرین کە لە وتاری( پێشەکییەک لەسەر شی کردنەوەی پێکهاتەی گێڕانەوە)دا، شێوازگەلی بێژومار بۆ گێڕانەوە پێناسه دەکات. بارت لەم وتارەدا شێوازگەلی گێڕانەوە بە ڕادەی شێوە ڕوانیینەکانی مرۆڤ بێئەژمار دەزانێت و گشت ئاکارەکانی مرۆڤ هەر لە وتووێژ ڕا تا دەگاتە وێنەکێشان و پەیکەرسازی بە چەشنێک لە گێڕانەوە پێناسە دەکات. ئەو تەنیا چۆنییەتی دەربڕینی ئەم گێڕانەوانەی پێ جیاوازه، بۆ نموونە گێڕانەوەی چیرۆکنووس- باسی تایبەتی فۆرمالیستە رووسەکان و پێکهاتەخوازانی فەڕەنسی- لە گێڕانەوەی وێنەکێش جیاوازە، بەڵام هەر دووک گێڕانەوەن. واتە لە گێڕانەوەدا (شێوەی نواندن) هەیە، یەک شێوە نواندن لە مێدیادا خۆی نیشان ئەدات و شێوەێکیتر لە وێنە یان لە دەقدا.
لە ڕوانگەی پێکهاتەخوازەکانەوە گێڕانەوە هەمیشە هەیە(١٢)، بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک چی؟ ئایا چیرۆکیش هەمیشە هەیە؟ یان سەردەمانێک دێت کە بەکۆتایی دەگات؟. ئەگەر دیسانەوە بەرەوڕووی پرسیارەکەی مەکۆئیلان سەبارەت بە لەناوچوونی چیرۆک لەمەڕ گێڕانەوە ببینەوە چی؟ و ئایا گێڕانەوەی چیرۆک چ گرینگییەکی هەمبەر به شێوەکانیتری گێڕانەوە هەیه؟. ئەگەر روورتی وڵامی ئەو پرسیارەی دابایەوە، ڕەنگە بیگوتبایە: جیهانی چیرۆک، جیهانی جیاوازیەکانە، جیهانێک کە گرینگی به تاک دەدا، هەر بەو جۆرەی که هەیه، یا بەو شێوەیەی کە خۆی لە وتاری ((هایدیگەرو کوندرا و دیکینز)، باس دەکات: “جیاوازی کەسایەتییەکی وەکوو دیکێنز، رابلە و سێروانتێس لەگەڵ وۆڵتر و مارکس لە شێوە ڕوانینی ئەوان بە چەمکی مۆرالێتییە. دیکێنز، رابلە و سێروانتێس وەها بیر دەکەنەوە کە (گوناح)، دەرئەنجامی نەزانی مرۆڤە نەوەکوو پەستی و لەجاجەت، بەڵام وۆڵتر و مارکس گوناح جیاواز لە نەزانی مرۆڤ، به دەرئەنجامی خواستێکی لاواز لەمەڕ پاکی و خواستێکی بەهێز لەمەڕ ناپاکیش دەزانن”. روورتی لە درێژەدا گرینگی ڕۆماننووس لە وێناکردنی کردارە ورد و نادیارەکانی مرۆڤدا دەبینێت و مێژووی فەلسەفە لەم کارکردەدا به ناکارامە لە قەڵەم ئەدات.
میلان کۆندرا لۆژیکی ڕۆمان جیاواز لە لۆژیکی فەلسەفە دەزانێت و لە کتێبی ” هونەری رۆمان” دا دەڵێت: “ڕۆمان خولقاوی رۆحی نەزەری نییە، بەڵکوو خولقاوی ڕۆحی تەنزە ( satire) ، هونەرێک کە لە پێکەنینی خوداکانەوە سەرچاوەی گرتووە، خزمەتی ئایدۆلۆژییه دوگمەکان ناکات، بەڵکوو ئاوقایان دەبێتەوە، ڕۆمان هەموو شەو حەریری هۆنینراوی فەیلەسووف و زانایان و ئەندێشمەندان وەک پێنێلۆپە هەڵدەوەشێنێتەوە”. کۆندرا ڕوانینی ڕۆمان نووس بە ژیان و کێشەگەلی مرۆڤ لەسەر- گێڕانەوە و شانس و ئیقباڵ- پێناسە دەکات و ڕای وایە دەبێ ببێته جێنشینی شێوە ڕوانینی فەیلەسووفەکان کە -عەقڵانییەت و دیالکتیک و تەقدیرە-.
بەڵام لەمەڕ گێڕانەوی چیرۆک خودی چەمکی “گێڕانەوە” بە چ مانایە؟ ئەگەر وەک سیمۆرن چەتمەن کە لە ڕوانگەی پیاژەوە دەڵێت: جیاوازی زانستە مرۆییەکان، جیاوازی لە گێڕانەوە دایەوە و بە ڕای کۆندرا و روورتی گێڕانەوەی چیرۆک بەرزەجێترین گێڕانەوەیە بە نیسبەتی تەنانەت فەلسەفەش، ئەم گێڕانەوەیه چییە؟ پێکهاتەی چییە و چڵۆن ئەتوانیین بیناسین؟. چیرۆک دەتوانێت ئایدیای رووداو یان بەسەرهاتەکان بێت لە زەینی مرۆڤ دا، بێ ئەوەی بگێڕدرێتەوە و یا بەردەنگی هەبێت. بەڵام هەرکە لە پێش وشەی چیرۆک، گێڕانەوە وترا بە مانای هەبوونی بەردەنگ و پێکهاتەیەکی تایبەت لەسەر سیستەمی چۆنییەتی گێڕانەوەیە و هەروەها ماناگرتوو لە گوتارێکی تایبەت دایە.
لە مێژووی گێڕانەوەناسیی چیرۆک، دوو چەمکی (گریمانەی گێڕانەوە و گێڕانەوەناسیی) لەیەک جیا دەکەنەوە،- هەڵبەت ئەم جیاوازییە بە مانای دوو کارکردی جیا لەیەک نین-، گریمانەی گێڕانەوە، پێناسەی گشتی سیستەمی گێڕانەوەیە- هەر گێڕانەوەیەک گۆشەنیگا، گێڕەوە، کاراکتێر و رووداوی تایبەتی تێدایە کە لە زەمەن و شوێنی تایبەت روو ئەدات-، بەڵام گێڕانەوەناسیی شیکاری و تاوتوێی گێڕانەوەکانە(١٣)-بۆ نموونە ئەگەر سیستەمی گێڕانەوە (گۆشەنیگا، گێڕەوە، کاراکتێر، رووداو و …هتد) لەسەر بەیتی کوردی تاوتوێ بکەین کارێکی گێڕانەوەناسانەمان لەسەر بەیت کردووە-. هەڵبەت هەر وەک ئاماژەمان پێ کرد ئەم دوو چەمکە بەمانای جیاوازیان لەیەک نییه، ریمۆن-کنان هەر دووکیان لە ژێر چەمکی گێڕانەوەناسیی پێناسە دەکات، کنان دەڵێت: (گێڕانەوەناسیی هەم شرۆڤەی سیستەمی سەقامگیر لەسەر گشت گێڕانەوەی چیرۆکەکانە و هەمیش شێوازێک لە تاوتوێی دانەدانەی گێڕانەوەکان وەک نیزامێکی گشتی بە ئێمە دەدات)(١٤).
لە چەمکناسیی ئەدەبیدا، گێڕانەوە بەمانای دەقێک دێت کە چیرۆکێک دەگێڕیتەوە، تاوتوێی گێڕانەوە کە بە گێڕانەوەناسیی ناوی لێ دەبردرێت یەکەم جار لەلایەن تێزۆتان تۆدۆرۆف لە کتێبی (رێساکانی دیکامێرۆن)(١٩٦٩) ناوی لێبردرا. تۆدۆرۆف مەبەستی لەم وشە تاوتوێی سیستەمی سەپێندراو بەسەر گێڕانەوەی چیرۆکگەلی دیکامێرۆن -نووسراوەی بۆکاچیوۆیی ئیتاڵی- بوو. بەڵام یەکەم کەس کە ئەم زانستە بەکار دێنێت ڤلادیمیر پراپه لە کتێبی (مۆرفۆلۆژی حەقایەتگەلی پەرییەکان)دا، کە تاوتوێی ساکاری گێڕانەوەناسانەی حەقایەتەکانی فۆلکلۆری رووسە. کارەکەی پراپ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕوانگەی پێکهاتەخوازەکانی فەرانسی لە مەڕ ئەدەبیاتەوە هەبوو. لە پاش ئەو گێڕانەوەناسەکانیتر شێوازی گێڕانەوەیان لە چیرۆکە مۆدێڕنەکان کە بێگومان پێکهاتەیەکی دژوارتریان بە نیسبەتی چیرۆکی فۆلک هەیە ئەنجام دا. ئەتوانین بنەمای ئەم زانستە بگەڕێنینەوە بۆ تاوتوێی چیرۆک لە بووتیقای ئەرەستوودا، بەڵام ئەرەستوو زیاتر شێوازێکی وەسفی لە گێڕانەوە ڕەچاو دەکا، زۆربەی پێناسەکانی گێڕانەوە لەلایەن گێڕانەوەناسە بەناوبانگەکان (پراپ، تۆدۆرۆف، ژێرار ژنێ، ئاگریماس، سیمۆر چەتمەن، ریمۆن-کنان) بەم شێوەیەیه: «ئاڵۆگۆری لە دۆخێکی سەقامگیر ڕا بەرەوە ناسەقامی و دیسانەکە گەڕانەوە بۆ سەقام».
بە پێی ئەو بەڵگانەی باسمان کرد بازنەی گێڕانەوە لە چیرۆک بەربڵاوترە. یان بە دەربڕینێکیتر، لە گێڕانەوەی چیرۆکدا-هەر وەک فۆرمالیستەکان ئاماژەدەکەن- یەکەم جار چیرۆک(Story) لە زەینی مرۆڤدا پێک دێت، لێڕەدا مەبەست لە چیرۆک ئادیایی چیرۆکە، کە رووداوێکی تایبەتە لە زەمەن و شوێنی تایبەتدا. دوواتر لە دارشتنی چیرۆکدا(Story) گێڕانەوە(Narration) یان خود سیستەمی گێڕانەوە، پێک دێت(١٥). کەواتە دەستپێکی گێڕانەوەی چیرۆک، بە چەشنێک کۆتایی چیرۆکە، ئەم کۆتاییە بەمانای بەسەرئەنجام گەیاندنی ئایدیای چیرۆکە. ئەگەر ڕوانگەی بارت سەبارەت بە بێژومار بوونی جۆرەکانی گێڕانەوە پەسەند بکەین، ئەمجار چیمان هەیە کە پێناسەیەکی تایبەتمان لەمەڕ گێڕانەوە بداتێ؟. واتە لە گشت جۆرینەکانی گێڕانەوە چ تایبەتمەندییەکی هاوپیت و هاومانا هەیە کە گێڕانەوەکان پێکەوە گرێ ئەدات؟. کلۆد بێرمون، ئەو تۆخمە هاوپیتە لە ناو بێژمار گێڕانەوەکان دا “چیرۆک” دەزانێت. ئەو دەڵێت:« بابەتی چیرۆک ئەتوانێ بنەما و دەستمایەی سەمای باڵە یان شانۆ یان فیلمێکی سینەمایی بێت، ئەتوانین فیلمێکی تایبەت بۆ کەسێک کە نەیبینیوە بگێڕینەوە، ئێمە وشەکان ئەخوێنینەوە. وێنەکان ئەبینین و ڕاڤەی ئیماژ و نیشانەکان دەکەین، بەڵام بەهۆی وشەکان و وێنەکان و ئیماژەکان، بەشوێن چیرۆک دەکەوین و چیرۆکە کە هەمیشە بوونی هەیە»(١٦). بە چەشنێکیتر گێڕانەوە خاوەنی مانایەکی چەند لایەن و چەند ڕەهەندە، بەڵام گشت ڕەهەندەکانی خەریکی گێڕانەوەی بەسەرهات یان رووداو یان مانایەکی دەروونییە، ئەم رووداوە کاتێک لە هەوڵی چیرۆکێک دایە ،”گێڕانەوەیە”. چیرۆک دەتوانێک بیرەوەری تاکی یان بیرەوەری نەتەوەیی بێت، بۆ نموونە “بەیت”بێژ، یان کەسێک کە”سیاچەمانە” دەخوێنێت ئەگەر لە هەوڵی حەقایەت بێژیشدا نەبێت دیسانەکە بۆ ئێمەی کورد، بەم هۆیەی کە پێوەندی لەگەڵ ڕۆحی نەتەوەیی هەیە، لە هەمان کاتدا کە گوێ بیستی دەبین، لەگەڵ مێژوویەکی زەینی یەکمان دەخاتەوە، بۆیە دەتوانێت وەک گێڕانەوە بێتە ئەژمار، کە واتە هەمیشە گێڕانەوە هەڵگری ڕەواڵەتێک لە چیرۆک یان باشتر وایە بڵێین (ئایدیایی چیرۆکە).
ئەگەر لە کۆتاییدا دیسانەوە پرسیارەکەی مەکۆئیڵان لە خۆمان بپرسینەوە، بە پێی ڕوانگەی گێڕانەوەناسیی، تا مرۆڤ هەبێت “نواندنی زمان” هەیە و تا زمان هەبێت “نواندنی گێڕانەوە” هەیە و لە گێڕانەوەشدا تۆخمە هاوپیتەکەی “چیرۆکە”. کە واتە مرۆڤ بەردەوام لە ناو گێڕانەوەی چیرۆکدا ئەتلێتەوە، ئەم چیرۆکە لە ئیماژ و نیشانە بگرە تا دەگاتە وێنە و هەڵسووکەوت دێنێتەوە بازنەی خۆی. ئەم گێڕانەوەی چیرۆکە، بە هەر چەشنێک دەتوانێت خۆی بنوێنێت. بێگومان تاوتوێی گێڕانەوەی چیرۆک، بەم شێوەیەی کە سیستەمی تایبەتی گێڕانەوەی چیرۆکی لەسەر بێت- مەبەست لەم نیزامی گێڕانەوەیە وەک گۆشەنیگا، گێڕەوە و رووداوە کە لە زەمەن و شوێنی تایبەت لە لایەن کاراکتێرەوە روو ئەدات- تاوتوێی گێڕانەوەناسیی تایبەتی پێویستە، تا ئەو گێڕانەوەیەی کە مانایەکەیمان بۆ تاکەکەسی دەبێتەوە وەکوو مۆسیقا یان وێنەیەکی تایبەت. هەڵبەت زانستی ئێستای گێڕانەوەناسیی تایبەتمەندی تریش لە سیستەم و شێوازی گێڕانەوە پێناسە دەکات، وەکوو دەستەواژەی “بیسەری گێڕانەوە” (Narratee)، یا ناوەندی کردنەوە (Focalization) کە باس لە شێوەی فامی کاراکتێرەکانی چیرۆک دەکات،
تاوتوێی گێڕانەوە تا مرۆڤ هەبێت بەردەوامە، مرۆڤیش بەپێی مێژوو و ئەزموونەکانی بەردەوام لە ئاڵۆگۆر دایە و هەر بۆیە شێوەگێڕانەوەی سەردەم (ڕۆمان، چیرۆک) لەگەڵ شێوەگێڕانەوەی پێشوو (حەقایەت) جیاوازی هەیە. بەپێی بەڵگەی توێژینەوەی گێڕانەوەناسەکان حەقایەته کۆنەکانی هەر نەتەوەیەک ئەتوانێت شێوەیەکی تایبەتی لە گێڕانەوە و مۆدێڵی گێڕانەوەیی لەگەڵ خۆی پێ بێت، واتە گێڕانەوەناسیی تایبەتی خۆیان لەسەر سیستەمی گێڕانەوە هەبێت. ئەویش شێوەڕوانینی تایبەت تا دەگاتە مۆدێلێکی تایبەتی گێڕانەوە لەبەر دەگرێت. هەر ئەم شێوە توێژینەوەیه بەشێکی زۆر لە لایەنە نادیارەکانی بۆ نموونە بەیتی یان چیرۆکی کوردی بۆ ئێمە دەردەخات. ئەویش شێوازی گێڕانەوەی کوردە کە لە چۆنیەتی وەسفی رووداوەکان ڕا بگرە تا دەگاتە بەرجەستەکردنەوە چەشنێک لە ئاکار و هەڵسووکەوتەکان.
ئەگەر دیسانەوە “مووزلمان” لە ئۆردوگاکانی ئاشوویتس بێنینەوە یادمان، یان دەیان بەسەرهات و رووداو کە ئێمە لێیان بێخەبەرین، ئەو مەترسیەمان لەمەڕ نەگێڕانەوە بۆ دەردەخات. هەڵبەت چیرۆک دەتوانێ گێڕانەوەی رووداوێکی ڕاستەقینە بێت بە زمانی چیرۆک، کەواتە پەروەردەکردنی ئەندێشەی گێڕانەوەی خۆمان، لە ڕاستیدا هەوڵێکه بۆ سازدانی جیهانێکی نوێ و هەرمان و تەنانەت دەنگ دەربڕینێکی نوێیە. یان وەک کۆندرا دەڵێت: «تەنیا لە ڕۆمان دایە کە کێشە تاکە کەسییەکانی مرۆڤ خۆ دەنوێنێت» و«ڕۆمان نووس تەنیا پێناسەی، ئاگایی لەسەر رووداو و هەڵسووکەوتەکانی چیرۆکە». هەرمان بوونی مرۆڤ، لە بەردەوامی گێڕانەوە و سازدانی چیرۆکی نوێیە. نەبوونی ئەم هەست و هەوڵە لە پانتای نەتەوەدا بەربڵاوتر و هەڵبەت مەترسیدارتر دەبێتەوە، ئەو کات بەرەڕووی ئەم پرسیارە دەبینەوە: ئەگەر نەتەوەیەک توانستی “گێڕانەوەی خۆی” نەبێت ئایا بوونی هەیە؟!”.
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
*کورت کراوەی ئەم وتارە، یەکەم ڕا بە فارسی لە رۆژنامەی شەرقی تاران-روزنامه شرق-، ژمارەی ٢٩٧٥ (١٠ مهر١٣٩٦)، بەناوی (اگر داستانی روایت نشود، چه پیش میآید؟) بڵاوکراوەتەوە.
١. لوی ، پریمو. آیا این یک انسان است؟.. ترجمه: رویا طلوعی. کتابخانه علاالدین (www.aladdinlibrary.org)
٢. کیانپور، امیر. فلسفه در زندان وجدان: درباره یادداشت «جدال زندانی با زمان و وجدان». سایت (www.meidaan.com)
٣.کاتێک موریس بلانشۆ باس لە قەیرانی شارۆمەندی جوولەکەکانی سەردەمی نازی دەکات، ئەم دەستەواژەی بەکار دێنێت. جوولەکەکان بۆ ئەوەی لە شەقام و کۆڵانەکاندا نەناسرێنەوە، قسەیان نەدەکرد، وەک ئەوەی (ڵاڵ) بووبن.
٤.ریمون-کنان، شلومیت ، روایت داستانی، بوطیقای معاصر، ترجمه البوفضل حری، تهران، نیلوفر. (١٣٨٧)
٥.مەبەست نەتوانین لەمەڕ گێڕانەوەدایە، بەهۆی کێشەی سایکۆلۆژیک یان ترسی سیاسی-کۆمەڵایەتی، هێز و هەوڵی گێڕانەوە بزر دەبێت.
٦.مکوئیلان،مارتین ، گزیده مقالات روایت شناسی (مقاله معماهای نوشتار:روایت و ذهنیت)، ترجمه: فتاح محمدی، تهران، چاپ دوم، مینو خرد،(١٣٩٥)
٧.بارت، رولان، درآمدی بر تحلیل ساختار روایت ها، ترجمه: محمد راغب، تهران، چاپ اول، فرهنگ صبا.(١٣٨٧)
٨.کوندرا،میلان ، هنر رمان، ترجمه: پرویز همایون پور، تهران، نشر قطره (١٣٨٢)
٩.چتمن، سیمور. داستان و گفتمان، ترجمه: راضیه سادات میرخندان، تهران، مرکز پژوهشهای صدا و سیما، چاپ اول (١٣٩٠)
١٠.باختین، میخایل. تخیل مکالمهای (جستارهای دربارهی رمان).ترجمه: رویا پورآذر، تهران، نشر نی، (١٣٨٧)
١١.رورتی، ریچارد. مقاله : هایدگر و کوندرا و دیکنز، ترجمه: هاله لاجوردی، مجله ارغنون، شماره 1، (١٣٧٣)
١٢.دیوید هرمن و دیگران. دانشنامهی نظریههای روایت، گردآوری و ترجمه: محمد راغب. تهران. نیلوفر. (١٣٩٦)
١٣.حری، ابوالفضل. مقاله: درآمدی بر رویکرد روایتشناختی به داستان روایی با نگاهی به رمان آیینههای دردار هوشنگ گلشیری. پژوهشهای زبان های خارجی (نشریه دانشکده ادبیات و علوم انسانی دانشگاه تبریز) پاییز و زمستان ١٣٨٧
١٤. ریمون-کنان، شلومیت (سەرچاوەی پێشوو)
١٥. مکوئیلان،مارتین ،(سەرچاوەی پێشوو)
١٦.برمون، کلود. پیش درآمدی بر بوطیقای روایتشناسی ساختارگرا، ترجمه: محبوبه خراسانی، نشریه: ادبیات داستانی، شماره ٧٩، اردیبهشت ١٣٨٣
گۆڤاری كهلێن ژماره 1 بههاری 2017
چیرۆك
– ئوم محەمەد/ فاروق هۆمەر
– ژەنگ/ بەڕێزعهلی
– پیاوە لەشفرۆشەكان/ گۆران ڕەئووف
– كۆلارە بەخوێنەكان/ ئارام شێخ وەسانی
ڕەخنە و لێكۆڵینەوە
– هاوار- ئەزموون: خوێندنەوەیەكی دەروونیی بۆ ئەحلام مەنسوور/ خەلیل سەلیم
– ئاوڕێك لە شەپۆلەكانی شیعری نوێی كوردیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان/ شەریف فەلاح
شیعر
– (…) فرووزان بابایی نژاد
– (…) ئارام فەتحی
– (بۆ ئارام فەتحی) ستار خوسرەوی
شانۆ
– شانۆنامەكانی چێخەف: دیدێكی گشتگر/ دانا ڕەئووف
– گەڕان بەدوای شانۆیەكی فەلسەفیی، لە ڕێگەی ئەبسێردەوە/ نیهاد جامی
– شانۆی ڕەش/ ڕێباز محەمەد جەزا
– پینا باوش لە نەخشەی شانۆی كوردییدا/ شكۆ عومەر كاكەڕەش
سینەما
– سینەما، وەك پارادایمی ژیانێكی تر/ شەنگار سابیر
– ئینفێرنۆ، ڤایرۆسی نەزۆكییە؟/ ڕێكان وەلید
شێوەكاریی
– ناشاد، تابلۆی نیو نیگا بۆمەرگ، زۆر نیگا بۆ ژیان/ سالار مەجید
– لە تابلۆی كات و چاوەڕوانیی/ هێرۆ شێخە
– نۆچركە/ ئاریان ئەبوبەكر عەلی
گۆڤاری كهلێن ژماره 2
ناوهرۆك
وتار، ڕهخنه و لێكۆڵینهوه
ــ ڕەتکردنەوەی هەبوونی واتا لە بەرهەمی هونەريی، لە ڕوانگەی “ژاك درێدا”دا/ غەریبە حوسێن
ــ چیرۆکی شیعری سوور تا دەریا… لێکدانەوی چەمکی نازەمانییەت و شێتیی/ عادڵ قادری
ــ لاوكى ههڵهبجه مهنيفێستى مهوجووديهت و ئازار/ عهلى مستهفا
چیرۆك
ــ سەمای نیگەرانیی/ فەرهاد چۆمانی
ــ هەلووکێن/ پەری کەریمی نیا
ــ بەچكەفیل/ شاڵاو عهبدوڵڵا
ــ مهركانهیێن ئاڤههوایێ/ نارين يوكلهر
شیعر
ــ مردنەكان ناچنە نێو مردنی یەكترییەوە/ تەیب قادر
ــ هەڵبژاردەیەک لە شیعری نازم حیکمەت/ و. دلاوەر قەرەداغی
ــ سیانهی گێڕانهوه/ سۆران محهمهده سووره
سینهما
ــ كارەكتەرێك ڕووبەڕووی نووسەرەكەی دەبێتەوە/ كارۆخ فههمى
ــ سێ سهردهم و دهستنووسێك/ گۆران سهمهد
ــ هێشتا زەمەنی ئێمە لەوێ بەجێماوە .. لە بیابان/ شكۆ عومەر كاكەڕەش
شێوهكاریی
ــ ئێكسپرێشینيزم لە هونەری شێوەکاريی و ميوزیکدا/ توانا حەمە
ــ ڤانکوخ، لە کەنارخستنەوە تاوەک بە دەریا بوون/ سهردار جاف
ــ كچی كافرۆش، كەسایەتییەك بۆ ناو بیرەوەرییمان/ بەختیار سەعید
هاوینی 2017
گۆڤاری کەلێن ژمارە 3
من لە ژانەوە هاتووم تاکو بژیم.
چیایەکانی من “هەندرێن”
——————————-
مەلەفی چیایەکانی من:
– زمانی فیكر، زمانی شیعرگفتوگۆ لهگهڵ “ههندرێن”ی شاعیر و نووسهرسازدانی: عهبدولموتهلیب عهبدوڵڵا
——————————-
– میکانیزمە بەرگریە دهروونيەکان لە شیعرداپەڕتووکی “چیایەکانی من” بە نموونەخەلیل سەلیم
————————-
– گێڕانەوەی شیعرییلە قەسیدەی چیایەكانی منداعەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا
—————–
– جەنگى چیایهكان، جەنگى ململانێى خود و جەنگى لە دایکبوونەوەى ڕووحهەڵمەت بایز
——————-
– خهياڵ و يادهوهریى، شكۆى ئامانجێكخوێندنهوهيهكه بۆ كۆشیعری “چيايهكانى من”ی ههندرێنعهلى مستهفا
—————
چیرۆک:
– ئاوێنەی شکاوسادقی هیدایەتله فارسییهوه: شەنگار سابیر
————
– ڕووتجهانبهخش عسارله فارسييهوه: شنه نوورى
————
– شیعر:
کۆتر ئەفسانەئەحمەد مستەفا نەجمەدین
————-
قفڵ له دهرگهكهم دهدهم و دهڕۆم بـهخـتیار ئـۆغــهن
—————
که تۆم ھەبێزارا ئهحمهد جاف
————–
ئافرەتی ژمارە 44یانسەرەتا زەوی هەبووداستان بەرزان
—————–
خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکانی ژماره (3)ی گۆڤاری کەلێنخهلیل سهلیم
——————
ئەمن ئەڤینی خۆم درکاند*ویلیام بلێیکلە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی
————————-
دەسپەڕچی گەورە*ڕهشید مهحموود
———————-
چاوپێکەوتن لەگەڵ دەرهێنەری فیلمی گورگ (زيئب) پاڵێوراوی ئۆسکار و بەفتا بۆ باشترین فیلمی بیانیعهلى موسهوىله فارسییهوه: ژیار هۆمەر
———-
كچەكەی نێو قەتارشاڵاو عهبدوڵڵا
——————-
سینەمای سێیەمتۆماس لیچو: پەیمان عەلیپوور
————————
وێنەی ژن، كۆمهڵگهی دوای جەنگڕێبین حەمەڕەفیق
———————-
جەستەی ژن، ڕەگەزی دووەمی هونەرڕێزان بهتووله فاتیمه
———————-
تابلۆی زریکە، دڵەڕاوکێی مرۆڤی هاوچەرخمریهم عادل وەرگێڕان له عهرهبييهوه: علاء ڕهمەزان
گۆڤاری ئەنفالستان…. ژمارە 13
ئەنفالستان ساڵنامەیەکی تایبەتە بە ئەنفال و جینۆساید ….
گۆڤاری (كولتور مهگهزین)ی ژماره دوو له كتێبخانهی غهزهلنوس
خوێنهرانی ئازیزمان؛ سهردانی كتێبخانهی غهزهلنوس لهشاری سلێمانی و كتێبخانهكان بكهن، بۆئهوهی به (گۆڤاری كولتور مهگهزین ) چاپ ئاشنا بن. گۆڤارهكه لهم ڕۆژانهشدا لهههولێر و شار و شارۆچكهكهكانی دیكهی كوردستان دابهشدهكرێت.
كڕینی ههر ژمارهیهك یارمهتیمان دهدات بۆ بهردهوامبوون لهچاپكردنی ژمارهیهكی دیكه و پڕكردنهوهی بهشێكی بچوكی تێچوونی ههردوو ماڵپهڕه كوردی و ئینگلیزیهكهمان. هیوادارین لهڕێگهی خۆشهویستی ئێوه بۆ كولتور و فیكر و ئهدهب و فێمنیزم و جێندهر و هونهری كوردی بتوانین بهردهوام بین. نرخهكهی گونجاوه لهگهڵ بارودۆخی ئهمڕۆدا.
تێبینی: بابهتهكانی گۆڤاری كولتورمهگهزین له ئۆلاینهكهدا نییه. وهك ستاندارتێكی جیهانی دوایی دهرچوونی ژمارهیهكی نوێ ئهوسا ههندێكی دهچێته ناو گۆڤاره ئۆنلاینهكهوه. ههوڵدهدهین ههندێك بابهتی ژمارهی یهك له (كولتور مهگهزین) ئۆنلاین دابنێنین. لهههموو ژمارهیهكدا شانۆی ژماره بڵاودهبێتهوه. ئهمجاره (دانا ڕهووف ) – كچه فلیم گێڕهوهكه – ئامادهكردووه بۆ بهشی شانۆی گۆڤاری كولتور مهگهزین.
دهستهی نوسهرانی گۆڤاری كولتور مهگهزین
پێڕستی بابهتهكان ژماره ٢
چهند وشهیهك ….
جێندهر و فێمینیزم
– خۆنیشاندان وەک جوگرافیایەک بۆ شاردنەوەی جەستەی ژنان …….. شارا تاهیر
– ماسکەکانی حەرەمسەرای هاوچەرخ – بهشی دووههم ….بهیان سهلمان
– دایکسالاری وەک ڕۆڵی ژن لەنێو مێژوودا …خهنده حهمید
– پرۆژەکەی شێلینگ، ڕۆمانێک سهبارهت ئۆرگازموسی مێ ….بهكر عهلی
هزری ڕهخنهیی
– زۆڵیزم، بهدهعبابوون و كۆپیی شۆپی پاتریاركیهت – بهشی دووههم …. ئیسماعیل حهمهئهمین.
– سلۆتهردایك؛ ترامپ ئۆلیگاریشێكی كلاسیكه… لهئهڵمانیهوه؛ ئیسماعیل حهمهئهمین
– فەلسەفە چییە؟ ….. نهبهز سهمهد
ڕهخنه ، لیتراتور، هونهر
– کوردایەتی و ئەدەب، سەرنجێکی سۆسیۆلوجی …. ئاكۆ قادر حهمه
– شاردنهوهی هێماكانی مێینه – بوون، گفتوگۆ لهگهڵ ڕێزان بهتوله هۆزان مهحمود
– مەودای نێوان کاری دەستڕەنگینی و هونەر … ڕۆژگار موستهفا
– لەسەر ڕووباری ئیسار … فاروق هۆمهر
– من و شارەکان … هیوا قادر
– دەستم خۆش بێت خراپ ژیام … داستان بهرزان
شانۆی ژماره
دانا ڕهووف – كچه فلیم گێڕهوهكه – ئامادهكردن بۆ شانۆ
بهرگی یهكهم: فهیلهسوفی ئهڵمانی – پیتهر سلۆتهردایك
بهرگی دووههم: تابلۆیهك لهزنجیره تابلۆی ( ڕۆژی گوڵه مێخهك -Tag der Nelke) – بههادین – ی هونهرمهند.

گۆڤاری هانا ژمارە 3
ژمارە 2ی گۆڤاری کەلێن و کتێبی ئەنتیگۆنە لە وەرگێڕانی : خەبات عارف، کەوتە بازاراوە
گۆڤاری کەلێن ژمارە 2
گۆڤاری کەلێن، گۆڤارێکی ئەدەبی و ھونەری وەرزیە، لە باشووری کوردستان، خۆبەخشانە لەلایەن چەند گەنجێکەوە دەر دەچێت. گۆڤارەکە گرینگی دەدات بە ( چیرۆک، شیعر، رەخنە و لێکۆلینەوە، شانۆ، سینەما، شێوەکاری)

ئەنتیگۆنە لە وەرگێڕانی : خەبات عارف

ڕۆژنامەی کەڤروکا …. ژمارەی 2
بڵاوکراوەی بۆ پێشەوە ژمارە 5
گۆڤاری هانا ژمارە 2 …
بۆپێشەوە ژمارە 4
“لۆگۆس” پرۆژەیەکی فەلسەفی نوێیە
“لۆگۆس” ناوی پرۆژەیەکی فەلسەفیی نوێیە، کە لە ئیستا بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێک خۆی بەیان کردووە. ئەم پرۆژەیە لەلایەن هەریەک لە شاهۆ عوسمان و هەرێم عوسمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هیچ دەزگاو لایەنێک لەپشتیەوە نییەو خەرجی پرۆژەکەش لە گیرفانی خۆیان دابینی دەکەن. هەرێم عوسمان سەبارەت بە پرۆژەکە بەمجۆرە دوا : ”ئەوەی لە مێژووی بیرکردنەوەی کوردو بڵاوکردنەوەی کوردیدا تێبینیمان کردووە، پرۆژەی خۆتەرخانکراوی فەلسەفیمان نەبووە، ئەمەش بە بڕوای ئێمە کەلێنێکی مەعریفی گەورەیە. چونکە فەلسەفە دایکی گشت زانستەکانەو باوکی بیرکردنەوەیە، بۆیە گەڕانەوە بۆ فەلسەفە گەڕانەوەیە بۆ بنەما، لێرەوە “لۆگۆس”مان بۆ کاری فەلسەفی تەرخان کرد. ئەوەی لە ئیستاشدا ئەنجامی دەدەین بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکە، بەڵام بۆ ئایندە کارەکە فراوانتر دەکەین”.
سەبارەت بە ژمارەی یەکەمی گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کرد: ”تەوەری سەرەکی ئەم ژمارەیەی گۆڤارەکە تەرخانە بۆ پرسی فەلسەفە چییە؟ دیارە ئەمەش پرسێکی بنەڕەتیەو بەپێویستمان زانی لەدەستپێکەوە بەم پرسە بێینە ناوە. هەوڵیشمانداوە زۆرتر پشت بە تێکستی بنەڕەتی ببەستین و زیاتر لە زمانی یەکەمەوە وەرگێڕانیان بۆ بکەین، بۆ نموونە لەم ژمارەیەدا دوو نووسراوی هایدیگەرو نووسراوێکی دۆلۆزو گواتاری، بادیۆ، ژیژەک..بڵاوکردۆتەوە. وەک دەشزانرێت ئەم دەقە بنەڕەتیانە تێگەیشتنیان ئاسان نییە، بۆیە هەر لە گۆڤارەکەدا بیرمان لەوە کردۆتەوە جگەلەو دەقانە دەقی دیکە هەبن زیاتر پەروەردەیی و زانیاریدەر بن، بۆ نمونە لەبارەی فەلسەفەی عەرەبی و ئیسلامی بەشێوەیەکی پانۆرامایی وێنەیەکی گشتیمان پێشکەشکردووە، یان پسپۆرێکی فەلسەفە لە زیندانێکدا لەگەڵ زیندانیەکاندا فێری راوێژی وجودیمان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە سود لە ئەزموونی پسپۆرانی فەلسەفە لەوڵاتانی دراوسێ و دەرەوە وەردەگرین، بۆ نمونە لەم ژمارەیەدا لەگەڵ هیگڵناسێکی فارسدا چاوپێکەوتنمان کردووە. هاوکات کار لەسەر پەیوەندی کوردو فەلسەفە دەکەین، ئەمەش بەڕێگەی جیاواز کە خۆی لە خوێندنەوەو ناساندن و ڕەخنەگرتن و دیالۆگکردندا دەبینێتەوە. بۆ نمونە لەم ژمارەیەدا کارمان لەسەر یەکەم کتێبی فەلسەفی کە بە زمانی کوردی نووسراوە کردووە. هەروەها لەبارەی گۆڤاری “بوون”ەوە کە لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا بڵاوبۆتەوە نووسیومانە”. ئەمەی خوارەوەش ناونیشانی ئەو بابەتانەن کە لە ژمارەی یەکەمی لۆگۆسدا بڵاوکراوەتەوە.
١ـ پرسی فهلسهفه لای فهیلهسوفانی ئهنتیك(كلاسیك)، ئامادەکردن و وەرگێڕانی: شاهۆ عوسمان
٢ـ فەلسەفە، ڕێگای پێنجەم، ڕینە دیكارت.. وەرگێڕانی: لۆگۆس
٣ـ گفتوگۆ لەگەڵ د.محهمهد مههدی ئهردهبیلی، توێژهر و هیگڵناس،
ئا: وەلید عومەر، هەرێم عوسمان
٤ـ پێناسکردنی فەلسەفە لەخودی خۆیەوە- لەڕێی گووتەیەکی نۆڤالیسەوە، مارتن هایدێگەر، لەئەڵمانییەوە: بەکر عەلی
٥ـ كۆتایی فەلسەفە، مارتن هایدیگەر، لە ئەڵمانییەوە: شاهۆ عوسمان
٦ـ فەلسەفە چییە؟ د.محەمەد کەمال
٧ـ دهروازهیهك بۆ فەلسەفەی عەرەبی- ئیسلامی، ئامادهكردن و وهرگێڕان: ناجی ئهفراسیاو
٨ـ فهلسهفه چییه؟ ژیل دۆلوز، فێلیكس گواتاری، و. له فرهنسییهوه: فازڵ مهحمود، كاروان ئهحمهد
٩ـ لەبارەی فەلسەفەی بادیۆوە، هەرێم عوسمان- زەردەشت نورەدین
١٠ـ پێناسەی فەلسەفە، ئالان بادیۆ، لە ئینگلیزییەوە: زهردهشت نورهدین
١١ـ پۆرترێتێکی فەیلەسوف، پیتەرسلۆتەردایک.. بەکر عەلی
١٢ـ فهلسهفه دایالۆگ نییه، سلاڤۆی ژیژهك، وهرگێڕانی: وهلید عومهر
١٣ـ فەلسەفە وەک ئازایەتی، دەربارەی سوودەکانی ڕاوێژی وجودیی، دەهلیان کیربی، لەئینگلیزییەوە: سەیوان ئازاد
١٤ـ پرەنسیپی نادڵنیایی هایزنبێرگ و فەلسەفەی کانت:
بۆچی ستیڤن هۆوکینگ پێیوایە فەلسەفە مردووە، حسێن حسێنی، جەبار محەمەدئەمین فەتاح، سەعید کاکی، ئارمان خەلیل، وەرگێڕان: ئارمان خەلیل
١٥ـ لەبارەی گۆڤاری (بوون)ەوە، هەرێم عوسمان
١٦ـ یەکەم ڕووداوی فەلسەفی بە زمانی کوردی- تێڕامان لە یەکەم پەرتوکی فەلسەفی بە کوردی..ئامادەکردنی، لۆگۆس
١٧ـ فهرههنگی چهمكه بنهڕهتییهكانی فهلسهفه
ئامادهكردن و وهرگێڕانی له ئهڵمانییهوه: لۆگۆس

بۆپێشەوە ژمارە 2
بۆپێشەوە بڵاوکراوەیەکی سیاسی سۆشیالیستییە…. بۆ خوێندنەوەی ژمارە 2 کلیکی ئێرەبکەن ….Bopeshawa2
بۆپێشەوە… ژمارە١
بۆ پێشەوە بڵاوکراوەیەکی سیاسی سۆشیالیستییە….
گۆڤاری شیکار ژمارە ١٦
ئاگاداری سەبارەت بە سایتی هانا و دەرچوونی گۆڤاری هانا
“گۆڤاری هانا” هاتەدەر!
“گۆڤاری هانا”، بە دەرچوونی ژمارەی ١ ی خولی دووهەمی، لەمڕۆڕا دەست بە کاردەکاتەوە. “سایتی هانا” ش بە فۆرم و ناوەرۆکێکی نوێ دەکەوێتەوە کار.
“هانا” دڵی بۆ دونیایەکی یەکسان و ئازاد لێدەدا، دونیایەک بێ چەوساندنەوە، بێ هەڵاواردنی مرۆڤەکان، دنیایەک کە بەردی بناغەی رێز و حورمەت و کەرامەتی مرۆڤە، دنیایەک کە تێیدا کەس لە کەس سەرتر نییە و دەسەڵات راستەوخۆ لە دەستی هەموو شاروەندان دایە، دنیایەک کە لە سێبەری تاریکی ئایین و بۆگەنی رەگەزپەرستی و نژادپەرستی بێبەرییە. ئێمە هەمووی ئێوە کە وەکوو ئێمە دڵتان بەو دنیایە دەگەشێتەوە بانگەواز دەکەین کە “هانا” بە ئی خۆتان بزانن، پشتی بگرن، بە دوست و ئاشناکانتانی بناسێنن و بەرهەمی بۆ بنیرن.
ئادرەسەکانی ئێمە ئەوانەن:
www.hana.se
info@hana.se
govaryhana@gmail.com
لە گەڵ رێزەوە
سلیمان قاسمیانی
سەرنووسەری ”هانا”
2016-11-15




