راوبۆچوونی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی باكوور و رۆژهه‌ڵات و باشوور له‌سه‌ر دووه‌مین خوولی فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك
ئا- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك به هاوكاری ده‌زگای فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ،له شاری كه‌ركووك دووه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی كه‌ریم) بۆ ماوه شه‌ش رۆژله 25تا 30-12-2021 ساز كرد، له كۆتایی فیستیڤاڵ خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش كرا.
فیستیڤاڵه‌كه به‌به‌شداری 14 گروپی شانۆیی له هه‌ر پارچه‌ی كوردستان له شاری كه‌ركووك به‌رێوه چووه ، ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی كوردستانی بوونی شاری كه‌ركووكی سه‌لمانده‌وه زیاتر 300 هونه‌رمه‌ندی شانۆكار له هه‌رچوار پارچه‌كانی كوردستان وه‌كو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵه‌كه كرابوون .
له‌فیستڤاڵه‌كه‌دا 14 شانۆگه‌ری نمایش كرا دوانزه نمایش چوونه نێوپێشبڕكێ فیستیڤاڵه‌كه، له كۆتاییدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ری كه‌پێك هاتبوون له هونه‌رمه‌ندان (قوتبه‌دین سادقی ، حه‌یده‌ر مونه‌عسه‌ر ، گه‌زیزه عومه‌ر ،عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د) خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كان دابه‌ش كرا كه‌به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو :
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرا بوون، كه بریتی بوون له (عه‌لی نامیق ، یاوز ئاكۆز، محه‌مه‌د مو‌سا) له ئه‌نجامدا هونه‌رمه‌ند (یاوز ئاكۆز ) له شانۆگه‌ری ته‌رتوف خه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست هێنا .
بۆخه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر كچ سێ ئه‌كته‌ری كاندید كرابوون بریتی بوون له (چاوان خه‌لیل، فرمێسك زینه‌ل، شاهپه‌ری ئه‌لفان) هونه‌رمه‌ند چاوان خه‌لیل خه‌ڵاته‌كه‌ب به‌ده‌ست هێنا.
خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له ( بارزان مدحه‌ت ، شیراز عزیز ،روگه‌ش كرك) خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا درا به هونه‌رمه‌ند روگه‌ش كرك.
خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌م سێ ده‌رهێنه‌ر كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له‌هه‌ریه‌ك له شانۆگه‌ری ( “روگه‌ش كرك، عومه‌ر شاهین ، جیهاد ئیكنجی” ،مه‌هدی حه‌سن،روكنه‌دین گون) له كۆتایی دا ده‌رهێنه‌ر (ڕوكنه‌تین گۆن ) خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی له فیستیڤاڵه‌كه ئاماده بوون به‌باشمان زانی راوبۆچوونی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه وه‌ربگرین لێره‌دا ده‌یانخه‌ینه روو:
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی دووه‌م شكۆ عومه‌ر له‌سه‌ر كۆی فیستیڤاڵ ووتی” ئێمه دوای ته‌وابوونی خوولی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك له ساڵی 2019 خۆشبه‌ختانه سازكرا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای فیستڤاڵ دانیشتین كه ئه‌و فیستیڤاڵه به‌رده‌وامی پێبده‌ین یه‌كێك له راسپه‌رده‌كانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندین خوولی یه‌كه‌می فیستیڤاڵ ئه‌وه بوو كه شانۆكارانی كه‌ركووك له‌ئێستادا ئه‌نجامدانی فیستڤاڵێكی نێو ده‌وڵه‌تی كارێكی قورسه، به‌ڵام ده‌توانن فیستیڤاڵێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی سازبده‌ن خۆش به‌ختانه توانیمان ئه‌و بڕیاره بده‌ین فیستیڤاڵه‌كه‌مان بكه‌ینه فیستڤاڵێكی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان،دوای ئه‌وه 25 نمایشمان بۆ لیژنه‌ی بینین نێردرا لیژنه‌كه بڕیاری دا 14 نمایش وه‌ربگرین 12 نمایش بۆ پێشبركێ و 2 نمایش له په‌راوێزی فیستیڤاڵه‌كه نمایش كران ،فیستیڤاڵ شه‌ش رۆژ ی خایاند به‌ئاماده بوونی زیاتر له 300 شانۆكاری ده‌روه‌ی شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ بینه‌رو شانۆكارانی كه‌ركووك هه‌روه‌ها ئێمه توانیمانه له‌پاڵ نمایشه‌كان كۆڕ و سیمنار بۆ شانۆگه‌رییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین له‌هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌یه‌كی رۆژنه‌ی فیستیڤاڵمان هه‌بوو رۆژانه به‌شێوازی كورمانجی و سۆرانی له‌پاڵ زمانی عه‌ربی ده‌رده‌چوو كاروچالاكیانی فیستیڤاڵ و وتار بۆچوونی هونه‌رمه‌ندانی بڵاو ده‌كرده‌وه هه‌روه‌ها ئێمه سێ ۆرك شۆپمان بۆ فێرخوازانی شانۆ هه‌بوو كه له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك راهێنه‌ره‌كانمان بانگێشت كردبوون به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه هه‌وڵمان داوه هونه‌رمه‌ندان بخینه نێو كه‌شێكی هونه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش رۆژه‌یه زیاتر ئه‌زموونی یه‌كتری ببینین خۆشبختانه ئه‌و فیدباكه‌ی رۆژنی فیستیڤاڵمان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه فیستیڤاڵكه سوودێكی باشی هه‌بووه، چه‌ندین بیروڕا له‌نێون هونه‌رمه‌ندان ئاڵوگۆر كراون “.
هونه‌رمه‌ند به‌رفین ئاماكتار له كوردستانی باشوور ئه‌ندامی تیپی شانۆی ئامه‌د،به‌م شێوه‌یه باس له‌نمایشه‌كان و فیستیڤاڵی كه‌ركووك ده‌كات ” فیستیڤاڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر باش ده‌بینم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له زمانی كوردی به‌باشی حاڵی نه‌ده‌بووم بۆیه له چه‌مه‌كی شانۆگه‌رییه‌كان حاڵی نه‌ده‌بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشی كردم له‌م فیستیڤاڵه‌دا ناسینی كۆمه‌ڵێ له شانۆكار و مامۆستای شانۆی كورد بوو. من سی ساڵه له بواری شانۆكار ده‌كه‌م به‌ڵام ماخابن له‌توركیا قسه‌كردن به زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه بۆیه ناچار بووین زۆبه‌ی شانۆگارییه‌كان به‌زمانی توركی پێشكه‌ش بكه‌ین هه‌ندێك جاریش به‌نهێنی شانۆگه‌رییه‌كانمان به‌زمانی كوردی نمایش كردوه دووباره مخابن من له دیالكتی زمانی باشوو و رۆژهه‌ڵات تێنه‌گه‌یشتم..سه‌باره‌ت به رۆڵه‌كه‌ی من له شانۆگه‌ری “ته‌رتوف” رۆڵی خێزانی پاشام ده‌بینی كه كاره‌كته‌رێكی پۆزتیڤ بوو هیودارم رۆڵه‌كه‌م به‌سه‌ركه‌تووی ئه‌نجام دابێت”.
هونه‌رمه‌ند فه‌ریدونی حامیدی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌شاری سنه به‌رێوه‌به‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خوولی شانۆی سه‌قز به‌م شێوه‌یه باس له‌فیستڤاڵه‌كه ده‌كات ” وه‌ك خه‌ونێك ،وه‌ك خوولیایه‌ك هه‌میشه ئێمه‌ی شانۆكاری كورد ئاواتمان ئه‌وه بووه كه بتوانین هونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ، له شوێنك كۆ ببینه‌وه،بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانی یه‌كتر ببینین، سوپاس كه شانۆكارانی كه‌ركووك ئه‌م هه‌وڵیان داوه ،كه‌ئه‌مه دوومین خوولی شانۆی كه‌ركووكه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وشته‌ی من چاوه‌ڕوانیم ده‌كرد نه‌م بینی ، له‌وانه‌یه هۆكاری زۆر هه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی شانۆكاران له نێوان هونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوار پارچه نه‌بێت پێویسته ئێمه‌مانان تۆڕێكی په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگامان له‌یه‌كتری بێت ،من له‌و بابه‌ته‌وه ره‌خنه‌م له فیستیڤاڵ هه‌یه ، ئه‌گه‌ر دووكار له رۆژهه‌ڵات یان له باشوور یان له هه‌ر شوێنێكی تر بۆ فیستیڤاڵ بانگێشت كراون له‌وانه‌یه ئیشی باشتریش هه‌بێت بۆیه ده‌بێ فیستیڤاڵ دوور بێت له هاورێیه‌تی و په‌یوه‌ندی تاكه كه‌سی له‌سه‌ر ئاستی كوالێتی ده‌زگاكان بێت واته ده‌زگایه‌كه‌نمایشه‌كان ده‌ست نیشان بكات بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ی باش ده‌ست نیشان بكات بۆفیستیڤاڵ چونكه به‌داخه‌وه له‌یه‌ك دوو رۆژی فیستیڤاڵ له ئاستی خواره‌وه بوو ،بۆیه ئه‌گه‌ر بێت فیستڤاڵ بۆ ساڵانی داهاتوو به‌رده‌وام بێت ، ده‌بێت كاره‌كان به‌پسپۆری بكرێت كه ئاواتی گشتمانه ،به‌ڵام ده‌بێ ئێمه دانیشین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گروپه باشه‌كان بۆ نه‌هاتوون ئایا گرفت له ئێمه‌یه یان ئه‌وان كێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ فیستیڤاڵ یان له‌گه‌ڵ تاكه‌كه‌س، چونكه من هه‌ست ده‌كه‌م ئاستی شانۆی كوردی له‌ونمایشانه‌ی تائێستا بینیومانن به‌رزتره من كاری باشترم بینیوه ئه‌وان كاری ئێمه‌یان بینوه بۆیه ده‌بێ كۆببینه‌وه‌و گفتۆ گۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌بینی شانۆییه‌كان ماندوییمان به‌حه‌سێته‌وه‌وچێژ وه‌ربگرین ، نه‌وه‌ك ئاخ هه‌ڵبكێشین بڵێین بریا وا نه‌بوایه بریا باشتر بوایه چونكه ئه‌مه ناخۆشه ئێمه كه هاتوون سه‌ردانی كه‌ركووكی دڵی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تری پارچه‌كانی كوردستان ئاشنا ببین ئه‌مش هه‌نگاوێكی به‌رزه له هه‌مان كاتدا ده‌سكه‌وته چونكه ئێمه كاتێ كۆده‌بینه‌وه جیا له شانۆ باسی زۆر شتی تریش ده‌كه‌ین هیودارین بۆساڵانی داهاتوو كاری جوانتر‌و باشتر
هه‌ڵبژێرین”.
هونه‌رمه‌ند خاتووجوان سه‌عید به‌م شێوه‌یه بۆچوونه‌كانی خۆی له‌مه‌ر فیستیڤاڵه‌ك خسته روو” فیستڤاڵه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه ، تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه،بێگۆمان كه‌مووكوڕی له هه‌موو فیستیڤاڵه‌كه دا ده‌بێت له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایشی جوانمان بینی ، هه‌بوو ئاستی زۆر باشی هه‌بوو له هه‌مان كات دا هه‌بوو ئاستی مام ناوه‌ند بوو ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانۆگه‌ری هه‌بوو هی ئه‌وه نه‌بوو بێته ناو فیستیڤاڵ .. من وه‌ك به‌شدار بووه‌یه‌كی فیستڤاڵه‌كه كێشه‌ی هۆڵ و كێشه‌ی كاره‌با مان هه‌بوو بۆ نموونه ئێمه هیچ كاتمان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆڤه له‌سه‌ر رووناكی و موزیك بكه‌ین، چونكه ئه‌مانه به‌شێكی گرنگن بۆ كارئه‌كته‌ره‌كه هیودارم بۆ ساڵی ئاینده ئه‌گه‌ر فیستیڤاڵه‌كه له وه‌رزی زستان ئه‌نجام درا ژه‌می نان خواردن ببێته دوو ژه‌می نان خواردن چونكه خواردن كاتێكی زۆری له‌ئێمه ده‌برد ،ئه‌و كاته‌ی بۆ نان خواردن ته‌رخان ده‌كرێت بدرێت به سیمناره‌كان زۆر باشتره ئه‌مه‌پێشنیاری منه دووباره ده‌ست خۆشی له‌رێخكه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م”.
هونه‌رمه‌ند د.هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌كه‌له‌ده‌روه‌وی وڵات بانگێشتی فیستیڤاڵه‌كه كرابوو ووتی” سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌ڕاستی ئه‌و فیستیڤاڵه رۆڵێكی زۆ رگرنگی هه‌یه سازادانی ئه‌و فیستیڤاڵه له شاری كه‌ركووك تایبه‌ت مه‌ندییه‌كی گه‌وره‌و مه‌زنی هه‌یه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌سه‌رووی هه‌موو توانه‌كانی ترن ، مه‌به‌ستم له هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ی له مێژووی ئه‌وشاره‌دا هه‌یه ئه‌م فیستیڤاڵه گه‌ورتره بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه،مه‌یدانی سه‌كۆی شانۆ،ناو هۆڵی فیستیڤاڵ ناو شاری كه‌ركووك بووته به‌نمایش بۆ بووه‌ته‌نمایش؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ ئێمه ئه‌و شانۆكارانه له هۆڵی شانۆیه‌كه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هۆڵێكی تر سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵك رائه‌كێشێت ئه‌م سه‌رنج راكێشانه ده‌بێته‌هۆی پرسیار كردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌پرسن ئه‌وه چییه؟ ده‌ڵێن ئه‌وه فیستیڤاڵی شانۆییه كه‌واته له مێشكی مرۆڤه‌كان شتێك دێته كایه‌وه كه شانۆییه باشه ده‌ڵین فیستڤاڵی شانۆیی كوێ؟ ده‌وترێت فیستیڤاڵی شانۆی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كه‌واته ئه‌مه خاڵێك ده‌چێته سه‌ر هه‌موو ئه‌و زاكیره‌ی له‌مێشكی منایه وه‌ك خه‌ڵكێكی كه‌ركووكی كه‌له باو باپیرانمه‌وه هه‌موو ئاواتمان ئه‌وه بووه كه كه‌ركووك به‌شێكه له چوارپارچه‌ی كوردستان ،وه‌چوارپارچه‌ی كوردستانیش به‌شێكه له‌كه‌ركووك ،واته ته‌واوكه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه هزرییه ،كه‌ئێستا شانۆ ده‌یكات كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانیوه بیكات ،وه ئه‌مڕۆكه ئه‌و هیوایه ئه‌و خه‌ونه‌ی باوباپیرانمان كه‌هه‌موو كاره‌سات و رۆژگارانیان پێوه چێشتووه ،ئه‌مڕۆ شانۆ توانی ئه‌و سه‌كۆیه بكات به سه‌كۆیه‌كی تری واته سه‌كۆیه‌ك نییه ته‌نیا ئه‌كته‌رێك كار بكات نه‌خێر ، به‌ڵكو سه‌كۆیه‌ك كار ده‌كار ده‌كات ،هۆڵه‌كه كارده‌كات ، ده‌ره‌وه كار ده‌كات ،نمایشه‌كان كار ده‌كه‌ن هه‌موو مرۆڤه‌كان كار ده‌كه‌ن به‌یه‌ك هیوا و به‌یه‌ك ئامانج ئه‌م یه‌ك هیواو ئامانجه ده‌چێته هزری هه‌موو به‌شداربووانی خه‌ڵك به‌شداربووانی شانۆكاران به‌شدار بووانی نمایش كاران به‌شدار بووانی هزرمه‌ندان له‌رێگه‌ی نمایشه‌كان وسیمناره‌كان كه‌واته خوڵقاندێك دروست ده‌بێت وه‌كو یه‌كه‌مین رۆژی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه وایه چونكه رۆژێك پێش كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه هه‌وره‌تریشقه و بارانێك بوو ،تاریكارییه‌ك بوو ڕاسته له‌ولا خاكی ئاودان كرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی فیستیڤاڵ خۆر ده‌ركه‌وت ،من ئه‌و خۆره به ره‌سانه‌یه‌تی ئه‌و شاره ده‌زانم كه پێش 2500 ساڵ خۆر ده‌رچووه مرۆڤ پیرۆزبایی لێكرده‌وه سڵاوی داوه پێی ، من ئه‌و خۆره‌ی ئه‌ورۆژه‌م وا بینی تا ئه‌م ساته كه ئێستا خۆر ئه‌بینین ،ئه‌و خۆره به‌خێرهاتنی میوانه‌كان ده‌كات له هه‌ولێر وزاخۆ تا خانه‌قین له سنه‌و سه‌قز و بانه و قامیشلی دیار به‌كر و كۆبانێ تا ئه‌و شوێنه‌ی چاوپڕبكات ،ڕۆشنایی پڕبكات ئه‌م فیستیڤاڵه ئه‌م ماناییه‌ی خۆیه‌تی “.
باشه د. هاوڕێ سه‌باره‌ت به نمایشه‌كان چی ده‌ڵێت؟
“نمایشه‌كان جۆراجۆر و تێكه‌ڵاون،چونكه‌ئه‌مه فیستیڤاڵه تێكه‌ڵاوه ره‌نگه كاره هه‌یه له‌گه‌ڵ واقعدا نه گونجێت ،كه‌واته ئێمه‌ی كورد پێویستمان به‌ئه‌مڕۆی واقعێكه كه هزرمان بجوڵێنێت بمانخاته ئه‌ندێشه‌وه ، واقعێكم ده‌وێت بمخاته بیركردنه‌وه واقعێك من خۆم بگۆڕم چۆن ئه‌مریكا له دوای 11ی سمپێته‌ر هه‌موو ده‌رهێنه‌ران و نووسه‌ران و شانۆكاران وسینه‌ماكاران وتیان ده‌بێ عه‌قڵی خۆمان بگۆرین له‌سفره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین،بۆئه‌وه‌ی به گۆڕانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین.. ئێمه‌ش له دوای كاره‌ساتی كه‌ركووك، به‌ڕاستی پێویستمان به‌و هه‌یه‌جانه هه‌یه،كه‌مێشك و بیركردنه‌مان بگۆڕین، به‌بیركردنه‌وه‌كی تر بیركردنه‌وه‌ی یه‌ك ریزی له ئاستی خاك دا كاتێ بیركردنه‌وه‌مان گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ئاستی خاك دا یه‌ك ریز بین شانۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌چێته گه‌وره وه ده‌سه‌ڵاتی ده‌چێته خزمه‌تی خاك هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێ خزمه‌تی خاك بكات ده‌بێ خزمه‌تی شانۆ بكات من به‌و شێوه‌یه فیستیڤاڵه‌كه ده‌بینیم”.
له‌شاری هه‌ڵبجه هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌ست میرزا محه‌مه‌د له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه ووتی” ئێمه به نوێنه‌رایه‌تی شاری هه‌ڵبجه به شانۆگه‌ری “ناوی بنێن چی” به‌شداری دووه‌م فیستڤاڵی شانۆی كه‌ركووكمان كرد سوپاس بۆ ئێوه سوپاس بۆ رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ئه‌م خووله‌ی فیستیڤاڵه جیاوازه له‌گه‌ڵ فیستڤاڵی ساڵی رابردوو نمایشه‌كان باشتر بوون له‌وانه‌یه له‌خواستی ئێمه‌دا نه‌بێت به‌ڵام تاراده‌یه‌ك گۆرانكاری به‌سه‌ر داهاتووه ئه‌مه‌ش ماییه‌ی دڵخۆشییه بۆیه ده‌ست خۆشی له ستاڤی فیستیڤاڵ بكه‌ین ،شانۆگه‌ری (ناوی بنێن چی) له نووسین و ده‌رهێنانی خۆم بوو ، سوودم له ده‌قێكی شكسپیر(رۆمیۆ جولێت) وه‌رگرتبوو كه گوزراشتی له‌بوونی مرۆڤی ده‌كرد باس له‌و ئاریشانانه‌ی ده‌كرد كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت ،به‌جۆرێك هه‌ندێ ئاریشه له مرۆڤدا هه‌یه به‌ڵام بیری لێناكه‌ینه‌وه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر تۆ بیر له‌وه بكه‌یته‌وه بۆ بوویت ؟ ئه‌و پرسیاره له‌خۆت بكه له كوێ ؟ئه‌م كێش و گرفتانه‌م له‌رێگه‌ی كارێكته‌ره‌وه ده‌م خسته به‌ر چاوی بینه‌ر توانیبووم ته‌كنیكی میاو كه یه‌كێكه له سیفه‌ته‌كانی پشیله ،كه له‌بیر چوونه‌وه منیش ئه‌وه‌م خستبووه به‌ر چاوی بینه‌ر كه تۆ شتت له‌بیر ده‌چێته‌وه بۆنموونه مه‌رگه‌ساتێك رووده‌دات له كۆبوونه‌یه‌ك دا ده‌ڵێن خووله‌كێك بۆگیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه دوای كاتژمێرێك خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی له‌بیر ده‌چێته‌وه ،ئه‌وه په‌یامی من بۆ بینه‌ر كه تۆی داوای مافی خۆت ناكه‌یت، تۆی ناگه‌ریت ، تۆی بیرناكه‌یته‌وه”.
هونه‌رمه‌ند دكتۆر مه‌نسوڕ نو‌عمان مامۆستای كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه ده‌ڵێت” سوپاس بۆ خودای گه‌روه دوای ئه‌و هه‌موو وه‌ستان و كۆسته‌ی توشی رۆشنبیری بوویه‌وه وه تووشی ژیان بوویه‌وه هه‌وڵێكی زۆمان دا بۆئه‌وه‌ی وه‌ستان و كۆسته‌دا ده‌رباز بین ، كه به‌هۆی نه‌خۆشی نه‌گریسی كۆڤید 19 هه‌موو جیهانی گرتبووه ، له ئێستادا له‌رێگه‌ی به‌شێك له نمایاشه‌كان سه‌رله نوێ ده‌ژینه‌وه به‌هۆی ئه‌و به‌ها جوانی و هونه‌ره‌ی كه‌له‌نمایشه‌كان دا بینیمان ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئێمه كات وساتێكی نوێمان وه‌رگرت ،له راستییدا هه‌ندێك شانۆگه‌ری زۆر جوان و ئاست به‌رزله م فیستیڤاڵه‌دا نمایش كران به‌تایبه‌تی نماشی كوردستانی توركیا ، به‌جۆرێك نمایشه‌كه زۆر به‌ووردی كاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ساتیكای نمایش كرابوو ،زۆر به ووردی كار له‌سه‌ر سینۆگرافیا كرابوو به‌جۆرێك زۆر ساده بوو به ڵام گه‌وره بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و وورده‌كارییه‌ی له میزانسێنی جووڵه دا كرابوو ئه‌مه‌ش به هۆی راهێنان و عه‌شق بوون له جیهانی شانۆدا. هیوام وایه فیستیڤاڵه‌كانی داهاتوو له‌و ئاسته‌دا بن به‌ڵكو باشتریش بێت”.
هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش به‌م شێوه‌یه بۆچوونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه ده‌خاته‌ڕوو” دووه‌م خوولی فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ،خوولێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه ،له‌رووی رێكخستنه‌وه له‌رووی ئاماده بوونی میوانه‌كان له‌رووی نمایشه‌كان وێرای شاره‌كانی باشوور له‌پارچه‌كانی تری كوردستانی گه‌وره‌ش به‌شداری گرنگ و به‌شداری دیاری تیایه ئه‌م نمایشانه،خودی فیستیڤاڵه‌كه ئومێد به‌خشه بزاوتێكی گه‌رم و گوڕی شانۆی و هونه‌ری له‌شاری كه‌ركووكه‌وه پێشكه‌ش به ته‌واوی كوردستان بكرێت ماییه‌ی ئومێده كه ئه‌م فیستیڤاڵه جارێكی تری رۆناكی و رۆشنایی خسته‌وه سه‌ر شاری كه‌ركووك وه جارێكی تر ئه‌و راستییه‌ی دووپات كرده‌وه ،كه ئه‌م شاره له هه‌ناوی كوردستان دایه وه ئه‌م شاره گرنگ و پڕبایه‌خی كوردستانه ده‌توانم بڵیم وه قیبله‌گایه‌ك له‌هه‌موو شوێنێكی كوردستان رووی تێده‌كرێت و ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ماییه‌ی خۆشحاڵییه كه كۆمه‌ڵێك نمایشی جوانمان بینی ، به‌تایبه‌تی نمایشی (ته‌ڕتوف) له باكووری كورستانه‌وه هاتبوون نمایشێكی تۆكمه جوان بوو له زۆر رووه‌وه ،هه‌روه‌ها فیستیڤاڵه‌كه كۆمه‌ڵی چالاكی له‌خۆگرتووه ، وه‌كو ده‌ركرنی رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه تایبه‌ت به فیستڤاڵ به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ كۆڕه ڕه‌خنه‌ییه‌كان ، گفتوگۆی گه‌رمی شانۆكاران به‌تایبه‌تی شانۆكارانی باشووه له‌گه‌ڵ شانۆكارانی پارچه‌كانی تر و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ شانۆكاره عه‌ره‌به‌كان كه له ناوه‌ڕاست و له شاره جیاجیاكانی عێراق ئاماده‌بوون بۆیه من ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و فیستیڤاڵه ده‌خوازم هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم له هه‌مان كاتدا زۆر زۆر گرنگه حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوان بێت له هه‌موو شاره‌كان به‌تایبه‌تی له شاری كه‌ركووك “.
ماوه‌یه‌تی
هونه‌رمه‌ند عادل حه‌سه‌ن له‌شاری دهۆك له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه به‌م شێوه‌یه راو بۆچوونی خۆی خسته روو” من ئه‌وه جاری دووه‌مه‌به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌كه‌م ئه‌م خووله باشتره له خوولی یه‌كه‌م ،چونكه كاری شانۆیی هونه‌ری زیاترن نمایشه‌كان له چوار شوێنی گرنگ هاتوون له كوردستانی توركیا ، هه‌رێمی كوردستان عێراق ، كوردستانی ئێران ،كوردستانی سوریا ..هه‌موو نمایشه‌كان كوردین ،له هه‌مان كاتدا ژماره‌ییه‌كی زۆر له شانۆكارانی كورد وه‌كو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵه‌كه كراون نمایشه‌كان باشن وه كۆڕه‌شانۆییه‌كان باشن ،له هه‌موو جوانتر رێكخستن و میوان دۆستییه‌ی شاری كركووك به‌شێوه‌یه‌كه مرۆڤ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن بۆیه من ده‌ست خۆشی له رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم”.
هونه‌رمه‌ند موه‌فه‌ق عارف له‌هۆنی به‌م شێوه‌یه باس له فیستیڤاڵ ده‌كات ” ده‌ست خۆشی له‌رێكخه‌ران و له‌سه‌ر جه‌م به‌شداربووان و میوانان ده‌كه‌م به‌دڵنیایی ئێمه پیشتگیرو هانده‌رین بۆ سازدانی ئه‌و فیستیڤاڵه به‌تایبه‌تی فیسیڤاڵی كه‌ركووك كه‌لای من شوناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده ئه‌وه‌تا هه‌ر پارچه‌ی كورد به‌شانۆ به هونه‌رهاتوونه ناو كاییه‌كی مه‌عرفی هونه‌رییه‌وه بۆیه ئه‌مه‌لای من كارێكی زۆر پیرۆزه ،به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت ،كه‌هه‌ندی كه‌مووكوڕی له‌سازدانی فیستیڤاڵه‌كه هه‌یه له‌رووی كواڵێتی به‌رهه‌مه‌كانه‌وه به‌رهه‌می تیاییه له ئاستێكی باڵا‌و به‌رزه له هه‌مان كاتدا به‌رهه‌می وای تیایه له‌و ئاسته‌دا نییه بێته ناوفیستیڤاڵ ،ئه‌كته‌ری باڵا‌و به‌توانامان بینی وه ئه‌كته‌ری بێ تواناوبێ ده‌سه‌ڵات له نواندنمان بینی به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ كایه‌كانی دی بۆیه پێمان باشه ئه‌م فیستیڤاڵه‌كه چوارچێوه‌یه‌ك دیاری بكات كه چ جۆره نمایشێك بێته ناو فیستیڤاڵ واته ده‌بێ پرنسیسێك هه‌بێت ئه‌م كاته شانۆكار ده‌زانێ كه چ ده‌قێك چ نمایشێك بۆ فیستیڤاڵ ئاماده ده‌كات .له‌لایه‌كی تریش من پێم باشه گرنگی زیاتر به‌لایه‌نی تیۆری و لایه‌نی ره‌خنه‌یی بدرێت و زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندن به‌نمایشه‌كان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كان زیاتری سوود وه‌ربگرین “.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر خاتوو سامانه میرزایی له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه ووتی ” ده‌رفێتێك بۆمن هاتا پێش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌دووه‌م خوولی فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك بكه‌م ئێمه به شانۆگه‌ری (دوورترین شاری جیهان ) وه‌كو گروپی شانۆیی ته‌خته ڕه‌ش به‌شداربوون هیودارم نمایشه‌كه‌مان به دڵی بیینه‌ران بووبێت نمایشه‌كه‌مان باس له چوار پارچه‌ی كوردستانی (رۆژهه‌ڵات ،رۆژئاوا ، باكوور، باشوور)ی ده‌كرد باس له داستانی ژنێك ده‌كات كه چه‌ندساڵه به‌دوای شاری خۆی ده‌گرێت له دوایی ده‌ڵێت: ناتوانم بگه‌رێم ، ماندوو بووم له‌هه‌كان كاتدا ده‌نگه‌ێن دێت ده‌ڵَێت نابێ تۆ بوه‌ستیت ، ده‌بێ به‌رده‌وام بیت و بگه‌رێیت ئه‌م ده‌نگه ده‌نگی وڵاته ده‌ڵێت نابێ مرۆڤ بێ هیوا بێت بۆیه ژنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌م شانۆگه‌رییه پێمان ده‌ڵێت كورد زۆر نه‌هامه‌تی و شه‌ڕی بینیوه به‌ڵام كورد بێ هیوا نه‌بووه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵ و كۆشش تا ده‌گاته به ئامانجی خۆی ئه‌مه ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كه بوو .سه‌رباره‌ت به فیستیڤاڵه‌كه هه‌رله‌كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ تا كۆتایی فیستیڤاڵه سه‌ركه‌و تووبوو هیودارم له‌خوولی سێیه‌می فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك به‌شداربم ئه‌وه‌ی ماییه‌ی شانازییه له فیستیڤاڵه دا هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارن هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم “.
هونه‌رمه‌ند یاسین سه‌عید ده‌رهێنه‌ر وشانۆكار بۆ فیستیڤاڵه‌كه ده‌لێت “من ده‌ست خۆشی له‌رێكخه‌رانی خوولی دووه‌می فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم ده‌كه‌م ، كه‌توانیان هونه‌رمه‌ندان و شانۆكارانی ئازیز له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كۆ بكه‌نه‌وه به‌گشتی نمایشه‌كان تاراده‌یه‌ك باش بوون هه‌ندی نمایشی جاد مان بینی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان پێویستیمان به شانۆی جاده هه‌ندێ كاریشمان بینی له ئاستێكی ئه‌و تۆیانه نه‌بوو تا ئێمه بتوانین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.. له‌كۆڕه ره‌خنه‌ییه‌كان هونه‌رمه‌ندان به‌ئازادانه راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر نمایشه‌كان ده‌رده‌بڕی ده‌رهێنه‌ره‌كانیش به‌شێوازێكی باش پێشوازیان له‌ره‌خنه‌كان ده‌كرد ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو ئێمه كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی ترمان له‌شاره‌كانی تر ناسی هیوادارم ئه‌مه كۆتا فیستیڤاڵ نه‌بێت به‌رده‌وامی هه‌بێت له هه‌مان كاتدا له ساڵانی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی باشتر هه‌بێت بۆ بینینی نمایشه‌كان دووباره ده‌ست خۆشی له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م”.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د هیجران له گه‌رمیانه‌وه به‌م شێوه باس له فیستیڤاڵ ده‌كات” ئێمه به شانۆگه‌ری (دونیا) به‌شدار بوون ئه‌م فیستیڤاڵه تاراده‌یه‌ك باش بوو ماییه‌ی دڵخۆشی بوو كه شانۆكارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له فیستیڤاڵه‌دا كۆبوونه‌وه ئه‌م بۆخۆی ئاڵنگه‌رێكی گه‌وره‌یه به‌هۆی ئه‌وكێشه و ململانێیانه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد له‌ناو كه‌ركووك دا هه‌یه ” .
له‌شاری كۆیه هونه‌رمه‌ند دكتۆر كه‌یفی كه وه‌كو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵ كرابووه سه‌باره‌ت به فیستیڤاڵ ووتی” فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی دووه‌م خوولی هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم ئه‌م خووله‌له‌چاو خوولی یه‌كه‌م هه‌نگاوی باشی ناوه له‌رووی كواڵێتی و له رووی رێكخستن وبه‌شداری تیپه‌كان و زۆری میوانان ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌مووی پێشكه‌وتنه جگه له‌مه‌ش زۆر سودیان له‌هه‌ڵه‌كانی فیستیڤاڵی یه‌كه‌م وه‌رگرتووه ،شانۆگه‌رییه‌كان تاراده‌یه‌ك باشن،ناتوانین بڵێین هه‌موو كاره كان باش هه‌موو فیستیڤاڵێكی وایه ده‌بێ ئاسته‌كان جیاواز بن واته هه‌ندێ كاری شایسته ده‌بینین ،هه‌ندێ كاری ئاست نزم ده‌بینین خوولی یه‌كه‌می فیستیڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ یان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بوو به‌ڵام ئه‌م خووله‌له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌ی كوردستان بوو ،ئه‌گه‌ر به‌وشێوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا خووله‌كانی داهاتوو بتوانن هه‌نگاوی گه‌وره‌تری بۆبهاوێژن بگاته ئاستی فیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی چونكه هه‌ركارێك ئه‌گه‌ر به‌هه‌نگاو ده‌ست پێبكات ئه‌وا داهاتووه‌یه‌كی باشی ده‌بێت من ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم”.
هونه‌رمه‌ند زیاد كه‌ریم كه‌میوانی فیستیڤاڵه‌كه‌بوو ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سیاسیه‌كان نه‌یان توانی بیكه‌ن ئه‌مرۆفیستیڤاڵی دووه‌می كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم كردی ، كاتێ توانی له‌رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو تواناكانی هونه‌ری هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له باكور و له‌باشوور له‌رۆژهه‌ڵات له رۆژئاوا به‌نمایشكردنی چه‌ند شانۆگه‌ری تینویه‌تی بینه‌ری كه‌ركووك و ئه‌و میوانانه‌ی فیستیڤاڵه‌كه هاتبوون شكاند، ئه‌و كۆكردنه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ی شانۆكاران به‌سیاسیه‌كان و هه‌موو لایه‌نه‌كانیان ووت ئه‌گه‌رڕێگه‌مان پێبده‌ن ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند ئێمه‌ی شانۆكار وتار بۆچوونی ئێوه له‌رێگه‌ی شانۆوه ده‌گه‌یییه‌نین ، هه‌رواشیان كرد له‌چه‌ند نماشێك دا هه‌رهه‌مووی پرسیاربوو ئاراسته‌ی ئه‌م ره‌وشه‌ی سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆیان كرد..له‌فیستیڤاڵ چه‌ند نمایشێكی جوان و به‌پێز پێشكه‌ش كران له هه‌مان كات دا ئه‌و بینه‌ره‌ی له فیستیڤاڵی كه‌ركووك بینرا له هیچ فیستیڤاڵێك دا نه‌بینراوه ،له هه‌مان كات دا فیستیڤاڵه‌كه له‌رووی رێكخستن وپێشوازی له میوانانان زۆر رێك و باش بوو هه‌روه‌ها له رووی رۆماڵی رۆژنه‌مه‌وانی و میدیایی زۆر باش و گرنگ بوو بۆیه ده‌ست خۆشی له‌رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م”.
هونه‌رمه‌ند د.عبود حه‌سن مه‌هه‌نه له‌كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی بابل له‌سه‌ر فیستڤاڵ ده‌ڵێت” سازدانی خوولی دووه‌می فیستیڤاڵی كه‌ركووك وكۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وهه‌موو هونه‌رمه‌ندانه و بینه‌رانه كارێكی باشه دیارده‌یه‌كی شارستانییه نمایشه‌كان جۆراو جۆر بوون وه‌كو كلاسیك ، ئه‌زموونگه‌ری تاراده‌یه‌ك نمایشه‌كان له‌ئاستێكی باش دابوون ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی منی له‌و فیستیڤاڵه راكێشا تێكڵ بوونی بینه‌ران بووجگه له بینه‌ری پسپۆر به‌نمایشه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م نمایشه‌كان به زمانی كوردی بوون ، كۆڕره‌كان به زمانی كوردی بوو هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بیش زۆر بۆ فیستیڤاڵه‌كه بانگێشت كرابوون خۆزه‌گه‌مان ئه‌وه بوو كه وه‌رگێر هه‌بووایه بۆ ئه‌وه‌ی زیاترچێژ له نمایشه‌كانمان وه‌رگرتبا هه‌رچۆنێك بێت فیستیڤاڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان رێكخرابوو بۆیه‌سوپاسی رێكخرانی ئه‌م كه‌رنڤاڵه شانۆییه ده‌كه‌ین به‌هیوای ئه‌وه‌ین له‌ساڵی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر وباشتر سازبكرێت”.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هونه‌رمه‌ند ره‌حمان عه‌زیزی محه‌مه‌د له‌روانگه‌ی خۆیه‌وه باس له فیستیڤاڵ ده‌كات” سه‌ره‌تا زۆر خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم كه له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شدارم زۆر تامه‌زرۆی ئه‌م فیستیڤاڵه بووم چونكه كه‌ركووك لای ئێمه هه‌ست سۆزێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كلتووره‌ی كه‌هه‌یه‌تی له ناو دڵی هه‌موومان شوێنی تایبه‌تی هه‌یه من ئه‌وه دووه‌مین جاره به‌شداری ئه‌و فیستیڤاڵه ده‌كه‌م ،سازادنی ئه‌و جۆره فیستیڤاڵانه بۆ ئێمه زۆ رگرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاستی شانۆی كوردی له‌كوێ دایه ئه‌و گۆرانكارییه چین كه له شانۆی كوردی رویداوه واته زانینی ئاستی نمایشه‌كان له‌گه‌ڵ پاردا چۆنه ئایا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه یان نا له م فیستیڤاڵه‌دا هه‌ست ده‌كه‌ین لاوه‌كان له كوڕان و كچان ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردووه له‌چاو فیستیڤاڵه‌كانی رابردوو زۆر باشترن سوودێكی تری فیستیڤاڵ دیداری شانۆركارانه له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و بینینی ئه‌زموونی یه‌كتره .وه‌ك ده‌زانن هونه‌ری شانۆ له هه‌موو هونه‌ره‌كانی تر به‌هێز تره بگره زۆر به‌هێزتره‌له كۆبوونه‌وه‌كانی سیاسییه‌كانیش شانۆ ته‌مه‌نێكه پرۆسه‌یه‌كه بۆ دیموكراسی پرۆسیه‌كه بۆ دیالۆگ كردن پرۆسه‌یه‌كه بۆ ئاشتی بۆ پێكه‌وه ژیان نموونه‌ش ئه‌م گربوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانه تائێستا هیچ هێزێكی سیاسی نه‌یتوانیوه به‌وشێوه‌ی هورنه‌رمه‌ندان كۆ ببنه‌وه لێره هه‌ركێشه‌یه‌كی هونه‌ری هه‌بێت له‌نێوخۆمان چارسه‌ری ده‌كه‌ین” .
هونه‌رمه‌ند شه‌هرام نامیق بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر فیستیڤاڵ هه‌یه” سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م دیاره ئه‌وه خوولی دووه‌می فیستیڤاڵه،من له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵم كرده‌وه له توونس ، هیندستان ، ئێران ، لوبنان .. ده‌سپێكی فیستڤاڵ له‌رووی ئه‌ته‌كێك تاراده‌یه‌ك زۆر باش بوو ،چونكه له فیستیڤاڵی جیهانی ئه‌ی ،بی ، سی هه‌یه به‌ڵام من پێم وایه تا په‌نجا ساڵی تر ئێمه ناگه‌ینه فیستیڤاڵی ئه‌ی ،بی ، سی چونكه ئه‌مانه په‌یوه‌ندارن به‌خوودی مێوانه‌كان و به‌رهه‌مه‌كان زۆر شتی تر هه‌یه تائێستا كاری باش و كاری كرچووكاڵمان بینیوه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌ی فیستیڤاڵه‌وه نییه چونكه ئێمه‌ی كورد هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێ هه‌ڵده‌ته‌كێ په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت (ساواری بخۆیت هه‌ر ئه‌وه‌نده وزه‌ت هه‌یه ) ،له‌م فیستیڤاڵه كه هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان رۆژهه‌ڵات ، رۆژئاوا ، باكوور ، باشوور هه‌ریه‌كه‌مان كاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌یكی له‌سه‌ر بۆنموونه رۆژ ئاوا كاریگه‌ری زمان ومعریفی عه‌ره‌بیان له‌سه‌ره ، رۆژهه‌ڵات كاریگه‌ری فارسییان له‌سه‌ره ، باكوور كاریگه‌ری توركییان له‌سه‌ره ،نه‌وه‌ی ئێمه له باشوور زمانی عه‌ره‌بی نازانین.. له كۆڕه‌كانیش به‌شێك به عه‌ره‌بی قسه‌یان ده‌كرد به‌شێك به فارسی به‌شێك به توركی..ئه‌مه له‌هیچ شوێنێكی دونیادا بوونی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌وڵه‌ت نین خاوه‌ن مێژووی خۆمان نین له‌و كاته‌ی تۆ ده‌بیته ده‌وڵه‌ت مێژوو ده‌ست پێده‌كات هه‌رچۆنێك بێت من ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و فیستیڤاڵه”.
شانۆكار خاتووچنار عه‌زه‌دین له‌شاری كه‌ركووك به‌م جۆره باس له گرنگی سازدانی فیستیڤاڵ ده‌كات” سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشییه‌كی گه‌ره‌م له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی فیستیڤاڵی كه‌ركووك ده‌كه‌م ،كه ئه‌مه دووه‌م فیستڤاڵه به‌رێوه‌ی ده‌بن ،سه‌رباره‌ت به‌نمایشه‌كان به‌شێكی زۆری نمایشه‌كان له‌ئاستێكی به‌رز دان بێگومان نمایشی ئاست مام ناوه‌ند له‌نێو فیستیڤاڵه‌كه هه‌بوو ،به‌ڵام من ئه‌وه‌ی زۆری سه‌رنجی راكێشام شانۆگه‌ری (ته‌رتوف) كه به‌رهه‌می باكوور بوو ئه‌كته‌ره‌كان له‌رووی جه‌سته و ده‌نگ زۆر سه‌ركه‌وتووبن بۆیه من وه‌كو بینه‌رێك چێژم له‌نمایشه‌كه وه‌رگرت.. هیودارم ئه‌م فیستیڤاڵه به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان زیاتر ئاشنای یه‌كتری بین له كۆتاییه‌دا دووباره ده‌ست خۆشی له‌رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م”.