دەربارەی ئێمە
دەنگەکان وەک ڕۆژنامەیەکی ئەلیکترۆنی لە 1/6/2002 لە شاری تۆرنتۆوە وە دەستی بەکارکردن کردووە.
دەنگەکان وەک پێگەیەکی میدیایی سەربەخۆ لەدەسەڵاتە سیاسییە جۆراوجۆرەکان، درێژەی بەکاری ڕۆژنامەگەری خۆیداوە، بەمەبەستی درووست‌کردنی کەش و هەوایەکی ئازادانە بۆ نووسین، بە مەبەستی سازکردنی زەمینەیەک بۆ دەنگە جیاوازەکان بۆ لەیەکتر تێگەشتن و بنیاتنانی دونیایەکی هەمەڕەنگ و کۆمەڵگەیەکی یەکسان و بەهرەمەند لە مافە ڕەواکانی خۆی.
بەو پێیەی دەنگەکان پەخشی خۆی لە وڵاتی کەنەداوە دەکات، بۆیە بە پشت بەستن بە پرەنسیپەکانی بڵاوکردنەوەی کاری ڕۆژنامەگەری کەنەدا، درێژە بەکاری میدیایی خۆی دەدات.
پره‌نسیبه‌كانی بڵاوكردنه‌وه
1- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆیه له‌و باباتانه‌ی كه ئیمزای ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌سه‌ره‌وه‌یه یان بەناوی دەنگەکان ەوە بڵاودەکرێتەوە.
2- فیلته‌رێك كه ئێمه ده‌یكه‌ینه به‌شێكی گه‌وره‌ی ستانداری بژار كردنی بابه‌ته‌كانمان، سوود بینینه له په‌یڕه‌و پڕۆگرامی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانی كه‌نه‌دا كه له ساڵی 2000 دا په‌سه‌ند كراوه .
ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌ماوانی که‌نه‌دا
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
له ساڵی 2000 له دانیشتنی ساڵانه په‌سند کراوه
سه‌ره‌تا
به ماف و کاری خۆمان ده‌زانین به دوای ڕاستیدا بگه‌ڕیین و ڕاپۆرتی له سه‌ر بده‌ین که باوه‌ڕمان پێیه‌تی، وه هه‌روه‌ها به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین بکه‌ین و ماف یه‌کسان بوون له ژێر یاسادا، سه‌رنج بده‌ین له هه‌موو جۆره ده‌سکه‌وتێکی ئینسان، ببین به ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان نیه، پشتگیری له ڕاو بۆچوونه شارستانیه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک بنیات بنێن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ین.
ئازادی ڕاده‌ربڕین
به‌ندی یه‌کسانی و ئازادییه‌کان له ده‌ستوری که‌نه‌دا گه‌ره‌نتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌کات. دەستڕاگەشتن بە زانیارێکان و گواستنه‌وه‌یان به ئازادی، دیموکراسی به‌هیز ده‌کات و گەشەی پێدەکات. له‌به‌رئه‌وه‌ی تیگه‌یشتن و گفتوگۆ له گوڕانهوە سه‌رچاوه ده‌گرێت که بە ئازادی ڕاپۆرت ده‌کرێن. که‌لتوری یاسایی ئیمه ماف به میدیا ده‌دات و پارێزگاری لێده‌کات. ده‌بێت ئه‌و باوه‌ڕه له ڕیگای ئه‌و پیشه‌یه ڕاست و پڕ سه‌روه‌ریه بگێڕینه‌وه که هه‌مانه.
ڕاستی
ڕاپۆرته‌کانمان ده‌بێت ڕاست و پوخت و ڕهوانبن، کاتێک هه‌ڵه‌مان کرد ده‌بێت دانیان پێدابنیین و ڕاستیان بکه‌ینه‌وه.نابیت ڕاستییه‌کان له‌بیر بکه‌ین و پشتگوییانخهین له به‌ر خاتری لایه‌نێک و خۆ لادان له ترس و سزادان.
جۆرایه‌تی
ده‌بیت بابه‌ته‌کانمان په‌یوه‌ست بن به به‌های جۆرایه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌ڵک، هه‌روه‌ها دەربڕی خواست و ئامانجه‌کانیان بن. ده‌بێت ئێمه له‌وه تێبگه‌ین که چۆن بنچینه‌ی بیر‌و باوه‌ڕمان ده‌توانێت هاودهمبێت له‌گه‌ڵ گوڕ و تینمان له ڕاپۆرتدان.
مافی تایبه‌تی تاک
خهLک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌مه خزمه‌تگوزارییه‌کان زانیاریان هه‌بێت، وه ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵبژێردراون بۆ خزمه‌تی ئه‌وان بکه‌ن. وه هه‌روه‌ها خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ژیانیکی تایبه‌ت به خۆیان به‌سه‌ربه‌رن، ئه‌گه‌ر کاتێکیش تاوانبارکران ده‌بێت له دادگایەکی ئاشکرا و ڕاست حوکمه‌که به‌ڕیوه‌بچێت. گه‌لیک ته‌نگژه‌ی مکوم هه‌ن له نێوان مافی تایبه‌تی تاکه که‌س، مافی خه‌ڵک، مافی کۆمه‌ڵ که ده‌بێت ڕوون بکرینه‌وه. هه‌ر حاڵه‌تیک ده‌بێت له ژیر ڕوناهی هه‌ستیار و ئینسانی تاو و توێ بکریت و مافی خه‌ڵک بپارێزرێت.
داخوازییه‌کانی خه‌ڵک
ده‌بیت ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری پارێزگاری لێبکرێت له به‌رامبه‌ر هێزی داپڵۆسێنه‌ر جا هەر لایهنێکبێت، تاک یان کۆمه‌ل، چونکه ئێمه خزمه‌ت به دیمۆکراسی و خواستەکانی خه‌ڵک ده‌که‌ین. ڕۆژنامه‌وانان ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بن کاره‌کانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن خه‌لک خۆیانەوە ڕابپه‌ڕێنرێن. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی ئه‌و توانایه‌ی لەباردەبەن ئەوە ناپاکی به‌رامبه‌ر بە باوه‌ڕی خه‌ڵک ده‌که‌ن.
3-ده‌نگه‌كان ته‌نیا ئه‌و بابه‌تانه بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی ئاسۆ و ئامانجه ڕاگهیاندراواكانی خۆی دێته‌وه. .
1 – ورده‌كاریه‌كانی بڵاوكردنه‌وه :-
– Aده‌نگه‌كان بابه‌تی ته‌رجومه كرا‌و بڵاوناكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌كرابێ
– Bهه‌ر بابه‌تێك له ڕێگه‌ی خۆمانه‌وه یان له ڕێگه‌ی خوێنه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له سه‌ری ئاشكرابێ كه سوودی له نووسینی خه‌ڵكی تر بینیوه‌و ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردووه ، له پاش لێكۆڵینه‌وه ئه‌و بابه‌ته ئهسرێتهوهو لائه‌درێ و نووسه‌ره‌كه‌شی به ڕه‌سمی ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
ده‌نگه‌كان
—-