ئینترۆپۆلۆژیا له جهانبینی ماركس … سمکۆ محەمەد
چه‌مكی ئینترۆپۆلۆژیا.. گه‌ڕانێك به‌دوای شوناسی مرۆڤ ….
شیته‌ڵكردنی رهگوڕیشه و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری له‌گۆشه‌نیگای ئینترۆپۆلۆژیاوه, پرسێكه ده‌رده‌شه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و مێژوویی زۆر زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌كێش ده‌كات. هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا مرۆڤ وه‌ك كائینێك كهلهسهنتهری عه‌قڵدا خۆی بینیوه‌ته‌وه, خۆی به‌خاوه‌ن شته‌كان زانیوه, شوناسی سه‌ربه‌خۆییش بۆته به‌شێكی دانهنڕاو له‌و پرسه یهكلانهكراوهیه, به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌و كائینه‌یه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه سروشتێكی تایبه‌تی هه‌بووه, له‌گه‌ڵ كارپێكردنی هه‌سته‌كانیدا سروشتێكی له‌خۆی نیشانداوه جیا له‌سروشتی ئاژه‌ڵ, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌وڵه‌ی مرۆڤ سیفه‌تێكی وه‌رگرتووه كهلهدهسهڵاتی خواوهندێتیهوه نزیكه, ده‌سه‌ڵاتێك كه‌هه‌م ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵاتی هه‌یه, له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی خێڵ و تایه‌فه و گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بگره, تاده‌گاته پێكهێنانی جۆره‌كانی خێزان كهلهئهزهلهوه چالاكترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه, هه‌م كائینێكی نامۆ بووه به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان و ململانێكان, هه‌م به‌جۆرێكی دیكه ترس بووه له‌نه‌مان و له‌به‌ینچوونی ره‌گه‌زه‌كان.
دیاره له‌روویه‌كی تره‌وه بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤ ره‌هه‌ندێكی ئابوریشی هه‌بووه كهلهكارپێكردنی ئه‌و سامانه سروشتیه‌ی لهبهردهستیدابووه ره‌نگی داوه‌ته‌وه, دواجاریش ئه‌م سیفه‌ته كهلهفهرههنگ و كو‌لتوردا, وه‌ك به‌شێك له‌سوننه‌ته‌كانی ژیان خزاوه‌ته نێو میتۆلۆژیاوه, بۆته به‌شێك له‌مێژووی گه‌شه‌ی به‌شه‌ر, به‌مه‌ش ئه‌ركێكی ده‌ست لێنه‌دراوی كردووه بهئامرازی چالاكی خوڵقاندن و گه‌شه‌و هه‌ڵدان و هه‌رچی زیاتر به‌رهه‌مهێنان له‌ڕووی مه‌تریالی به‌شه‌ری و ده‌ستكاری كردنی هه‌ندێك له‌یاساكانی سروشت كه‌ته‌واوی مه‌خلوقات و كائینه‌كانی سه‌رزه‌مینی به‌یه‌كه‌وه گرێداوه.
لێره‌وه ئه‌م كائینه واته مرۆڤ ” بووه به‌یه‌كێك له‌سه‌ر مه‌شقی رێڕه‌و و په‌ڕه‌گرتنی ژیاره‌كان و گه‌شه‌ی كردوو بوو به‌سه‌رداری ئه‌و ره‌گه‌زه ئاژه‌ڵیانه‌ی كهلهخۆیهوه نزیكن”1
ئه‌م پرسه كه‌به‌گوێره‌ی پێودانگ و پێوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی پهڕهگرتوو, بهئینترۆپۆلۆژیا ناسراوه, پێشتر شێواز‌و ناوه‌ڕۆكی ئاڵۆزی هه‌بووه, كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌مكه مه‌ترسی ئه‌و گومان و دوودڵی و راراییه بوو كهفرهخودایی فرههزری بۆ ده‌سه‌ڵات به‌جێهێشت بوو له‌خودو خودادا باوه‌ڕێكی ئاڵۆزی وه‌لاوه نابوو, سوقرات له‌هزرێكی ئه‌خلاقی و ریشه‌ییدا ئه‌م پێوانه‌و یاسایه‌ی تێك‌شكاند كه‌پێشتر له‌سه‌رده‌می گریكیهكاندا شاعیری به‌ناو بانگ ( زینۆفانس 570_ 480 پ.ز ) یه‌كه‌م كه‌س بووه دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه وه‌ستا كه خوا مرۆڤی له‌سه‌ر فۆڕمی خۆی دروست كردووه, به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی وێنه‌ی خواوه‌ندی وێنا كردووه, ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵاو زه‌نایه‌كی زۆری له‌یۆنانی كۆندا نایه‌وه, به‌ڵام دواجار سوقرات زانستیانه تر ئه‌م چه‌مكه‌ی موناقهشهكرد و كردی بهكۆجیتۆیهك و به‌مرۆڤی گوت ” ئه‌ی ئهوكائینهی له‌سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتدا راوه‌ستاوی وهخهبهربێ و به‌رله‌هه‌ر شتێك خۆت بناسه” 2 ئه‌م كۆجیتۆیهی سوقرات سه‌باره‌ت به‌گه‌ردوون و خوودناسی, تێكه‌ڵ بهنهێنیهكانی سروشت بوو كه‌تائێستاش كاری پێده‌كرێت, هه‌ڵبژاردنی ژیانی ته‌نهایش له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه له‌و گومانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه‌ناتوانێ كێشه ئاڵۆزه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه, جه‌نگ له‌پێناو ئه‌م ئامانجه بێ هودهیهش له‌غه‌ریزه‌ی مانه‌وه‌دایه و ته‌واوبوون و داستانه‌كان و پاڵه‌وانێتی بڕانه‌وه‌ی ژیان لهجوغزێكی دیاریكراودا باشترین سه‌لمێنه‌ری ئه‌م بۆچوونه‌یه.
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و نهرجسیهتهی كه‌مرۆڤ بۆخۆی هه‌یبووه, فه‌لسه‌فه كردی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤ. هه‌ر بۆیه “شانازی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی خودیهزدانیهوه كردووه, چونكی یه‌كێك بووه له‌و فاكته‌ره یارمه‌تیده‌رانه‌ی بۆ تێكشكاندنی هه‌ر پهوهندیهك كهبهجهانی ئاژه‌ڵه‌وه به‌ستوویه‌تی” 3 هه‌روه‌ك چۆن فرۆیدیش له‌رووی ده‌رونشیكاری موناقه‌شه‌ی ئه‌م پرسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ” مرۆڤ ئه‌و كائینه‌یه كه‌به‌ر له‌ئاژه‌ڵ هیچ نه‌بووه” 4 مه‌به‌ستی فرۆید ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵ چاكتر نه‌بووه, به‌ڵكو له‌هه‌مان سۆڵاوی ئاژه‌ڵانه‌وه هاتووه, هه‌روه‌ك چۆن نزیكایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ بنچینه فكریه‌كه‌ی (ئه‌رستۆ تالیس) كه‌ده‌ڵێ ” مرۆڤ كائینێكی لوژیكیه به‌ڵام كه‌تائێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی نیشانه‌كان و هاوشێوه‌كانی نێوان خۆی و ئاژه‌ڵ بسڕێته‌وه, جارێك له‌پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی و بایلۆژیهكانهوه, جارێكی تر له‌پێكهاته‌ی سایكۆلۆژیدا نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتووه”. بۆیه (هۆسرێل) له‌و خاڵه‌دا ده‌گاته قه‌ناعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌رستۆ كه‌مرۆڤ ناوهڕۆك و هۆكاری بنه‌ڕه‌تی و بوونه. كه‌وابوو هه‌رمه‌به‌ستێك له‌پشت گه‌ڕانه‌وه‌بێت بۆسه‌لماندنی بوون ئیدیالیستی یان ماتریالیستی, ناتوانێ به‌بێ بوونی بابهتهكان و بێ پشتگیری مێژوویی و به‌بێ ئینترۆپۆلۆژیا مانایه‌كی سه‌ربه‌خۆ یاخود پێناسێكی سه‌ربه‌خۆی پێبدات, چونكی فه‌رامۆش كردنی هه‌ریه‌كێك له‌و مه‌عقولیه‌ت و لامهعقولیهته بوونی گه‌ردون و بنچینهكهیهتی, پێشمه‌رجیش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو تاكێك ده‌توانێ خۆی ساغ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵ و سروشت و بنچینه ئیدیالیستی و ماتریالیستیهكان.
شتێك كه (فیورباخ 1804_ 1872) بۆ خوێندنه‌وه‌ی سروشتی مرۆڤ پشتی پێ به‌ستووه, ئه‌و دژایه‌تی كردنهیهتی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵ و بهشت بوون و نامۆ بوون و ئه‌و ئاینزایه‌ی كهلهمرۆڤایهتیدا ده‌بێته شت, هه‌ڵبه‌ت ئه‌و دابڕانه مه‌عریفیه‌ی كه‌ماركس له‌فكری فیورباخ سه‌باره‌ت به‌جه‌وهه‌ری سروشت و بوون نیشانی‌دا, جۆرێك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م چه‌مكه‌یه, دیاره ماركس له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی ماتریالیدا بۆگه‌شه‌ی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه كه‌به‌لای ئه‌وه‌وه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سروشتیه, ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا شتێكی هێشتا ناته‌واوه سه‌باره‌ت به‌چه‌مكی مرۆڤ” 5 ئه‌م تێگه‌یشتنه لایه‌نێكی گرنگ له‌هه‌قیقه‌ت ده‌پێكێ, چونكی ” مرۆڤ جگه له‌خوڵقاندن و سه‌لماندنی بوون شتێكی دیكه‌ی له‌توانادا نیه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی حاڵه‌ته خودی و بابهتیهكانهوه هه‌ڵده‌ستێ به‌ئه‌نجامدانی گۆڕینی شته‌كان”6 مادام مرۆڤ له‌و رێگهیهداو له‌گه‌ڵ ره‌وتی په‌ڕه‌سه‌ندنی مێژوودا‌و له‌پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا خۆی به‌رهه‌مهێناوه, كه‌واته توانای ئه‌وه‌ی هه‌بووه بیسه‌لمێنێت كهبونهوهرێكه ده‌بێت له‌سه‌نته‌ری عه‌قڵدا بوه‌ستێ.
به‌شێكی زۆری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ش, ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌و جیاوازیه‌ی كه‌له‌نێوان خۆی و ئاژه‌ڵدا بینیویه‌تی, كه‌واته شایسته‌ی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ندارێتیه, بۆنمونه به‌كارهێنانی عه‌قڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و راوه‌ستان له‌سێنته‌ر, خاڵی سه‌ره‌تاییه له‌و جیاوازیانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ كائینه‌كانی تردا هه‌یه‌تی, ئهوههقهشی به‌خۆیداوه ببێته سه‌رداری هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌به‌ناوی عه‌قلانیه‌ته‌وه بۆته كڕۆكی ئه‌و ململانێیه‌ی كهمێژوو له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی, هه‌ر لێره‌شه‌وه موڵكایه‌تی تایبه‌تی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی تموحهكانی مرۆڤ بووه.
ئینترۆپۆلۆژیا… میتۆدێك بۆ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌كان
ئازادبوونی مرۆڤ لهنهێنیه گه‌ردونیه‌كان و وه‌همی ده‌سه‌ڵاتخوازی ته‌نها كارێكی جه‌سته‌یی نیه, به‌ڵكو كرده‌یه‌كی زه‌ینی و فكریشه كهلهمیتۆدۆلۆژیاكاندا هاتووه‌و به‌شێك لهوههقیقهته مێژووییه پێكدێنێ (میتۆدی ئازادبوونی مرۆڤ, جه‌خت له‌سه‌ر پێشه‌كیه فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌كاته‌وه و ناتوانێ ببێته میتۆدێكی سه‌ربه‌خۆ جگهلهئازادییهكی وه‌همی ) هیگڵیش له‌مباره‌یه‌وه مرۆڤ هانده‌دات ببێته خودیكی هۆشیار, له‌بری ئه‌وه‌ی هۆشیاریه‌كی خودی و ئینسانی په‌یدا بكات و مرۆڤ ببێته كائینێكی هه‌قیقی, مه‌به‌ست له‌مرۆڤی هه‌قیقی ئه‌وه‌یه كهلهدونیایهكی هه‌قیقی و مه‌وزوعیدا بژی و ئاراسته‌یه‌ك بۆدونیا دیاری ده‌كات, ده‌بێته كائینێك كه‌دونیا له‌سه‌ر سه‌ری راوه‌ستاوه.
بۆیه هیگڵ ده‌یتوانی جارێكی تر كۆنتڕۆڵی هه‌موو سنوره‌كان بكات, ئه‌وسنورانه‌ی كهلهوجوددا دروستكراون بونیان هه‌یه, ئه‌و پێی وابوو ئه‌وه‌ی كهلهههستی خراپ و ئینسانی ههقیقیدا هه‌یه, بۆته میتۆدی ئازادی, ئازاد بوون له‌وه‌هم و تێڕامان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان, هه‌موو ئه‌مانه قسه‌گه‌لێكن بۆئازادی و چه‌مكی ئینترۆپۆلۆژیا كه‌هێشتا وه‌زیفه‌ی تایبه‌تی خۆی وه‌رنه‌گرتووه له‌نێو فكردا, به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی له‌نێو فه‌لسه‌فه‌دا وه‌به‌رهێناوه كهلهكۆمهڵناسی و ئینترۆپۆلۆژیادا بونیاتهكهیان پێكهێناوه, ستایلی مایه‌كی سۆسۆلۆژیای میلله‌تانیش, باسێكی سه‌راسه‌ریه لهمیتۆدهكانی ماركسدا و یه‌كێك لهشاڕێگه بنچینه‌ییه‌كانی مێژوویی بیری سیاسیه.
ماركس لهدهستنوسه فه‌لسه‌فیه‌كانیدا سه‌باره‌ت به ئۆبژێكتی فیورباخ ده‌ڵێ” ئیتر كاری ئێمه ته‌نها ره‌سم كردنی خه‌تی زه‌ینی نیه له‌نێوان ئێستا‌و رابردوودا, به‌ڵكو ته‌واوكردنی فكری رابردووه و تهرجهمهكردنیهتی بۆسه‌ر ژیانی واقیعی و كۆمه‌ڵایه‌تی كهبهشهریهت له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و له‌خاڵی سفره‌وه ده‌ستی پێناكات, به‌ڵكو هه‌ڵده‌ستێ به‌ته‌واو كردنی كارهكۆنهكانی پێشووی, به‌ڵام بههۆشیارییهكی نوێوه”7 ده‌یاره ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی سیاسی له‌هه‌موو شوێنێكدا وابیرده‌كاته‌وه كه‌عه‌قڵ جێگیر بووه, به‌ڵام رووبه‌ڕی دژایه‌تی ئه‌ركداری ئیدیاڵ و گریمانه‌و واقیعه‌كانی خۆی ده‌بێته‌وه, كه‌واته له‌هه‌موو شوێنێكدا و له‌ناخی له‌ناوچونی ده‌وڵه‌تی سیاسی‌دا هه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه‌ده‌كات ” هه‌ڵبه‌ت ماركس له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وڵه‌ت, واقیعی ئابوری له‌بارچو ده‌گرێت و به‌یه‌كێك له‌ئامرازه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌وا ته‌ماشا ده‌كات, ئه‌م تێڕوانینه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه‌تا ئه‌وكات موناقه‌شه له‌سه‌ر ئازادكردنی ئینسان بوو له‌خوده‌وه بۆگشت, واته ئازادكردنی كۆمه‌ڵگه له‌ململانێی چینه‌كاندا, چونكه تائه‌وكات نه‌بوبوو به‌به‌شێك لهئینترۆپۆلۆژیای فه‌رهه‌نگی, هه‌روه‌ك چۆن ئیترۆپۆلۆژیا ناسی نه‌بۆته ئازادی خوود, ئه‌م دانپیانانه تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێبه‌ركێی به‌رده‌وام له‌نێوان (هێزی شته‌كان) و هێزی شه‌رعیدا به‌رجه‌سته ده‌كات, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێ كه‌هاتنی هه‌ندێك له‌ره‌وته فكریه سیاسیه‌كان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا سه‌ریهه‌ڵدا و به‌شێك بڕوایان بهڕیفۆڕمی كۆمه‌ڵگه هه‌بوو له‌رێگای خودی ده‌وڵه‌ته‌وه و بیخه‌نه سه‌ر راسته رێگه‌یه‌ك, به‌تایبه‌ت (ماركس و ئه‌نگڵس) كه‌هه‌ردوكیان ته‌بابوون له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك بۆئینترۆپۆلۆژیای ئابوری, له‌گه‌ڵ رۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه له‌شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیه‌وه‌ی و ئینترۆپۆلۆژیای سیاسی كه‌به‌چاوی ئیعتباره‌وه وه‌رگیراوه, بڕوانه (بۆچونه‌كانی جۆرج بالاندیه) له‌كتێبی (ئینترۆپۆلۆژیا السیاسه).
شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شارستانیه‌تێك جیا له‌شارستانیه‌تی خۆراوایه و ئه‌م ئه‌گه‌ره بوونی هه‌یه كهوهرچهرخانی مێژوویی به‌پێی گروپه مرۆییه جۆراوجۆره‌كان چه‌ندین هێڵی تێپه‌ڕاندووه نه‌ك یه‌ك هێڵ، له‌لایه‌كی تره‌وه وابیردێتهوه كه‌تایبه‌تمه‌ندی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی په‌یڕه‌وی كۆیله‌تیه، به‌نده و بهكرێگیراوان له‌چینی خاوه‌ن ئامرازی به‌رهه‌مهێنان نه‌بووه، به‌ڵكو په‌یڕه‌وی زه‌حمه‌تكێشان له‌ده‌وڵه‌ته، ئه‌گه‌ر ئه‌م راڤه‌كردنه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی دروست بێت، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌رێگه‌ی ململانێی چینایه‌تی به‌واتای خۆراوایی ئه‌وه ده‌ستنیشان ناكرێت، به‌ڵكو تایه‌تمه‌ندی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو كۆمه‌ڵگا له‌ژێر سێبه‌ری چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت یان چینی بۆرۆكراتدایه”. ریمۆن ئارون. قۆناغه بنه‌ماییه‌كانی هزر له‌كۆمه‌ڵناسیدا.
به‌رگی یه‌كه‌م. وه‌رگێڕانی. عه‌بدولڵا ره‌سوڵی. ل250. هه‌رئه‌م فكره‌یه‌ش وای كردوو وارێكخرا كه‌له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات و دیارده مێژووییه‌كاندا بێته‌وه كه‌هه‌ندێكیان له‌و ریواتانهدا وسف كرابوون كهگهشتیارهكان ده‌یانگێڕایه‌وه” 8 ئه‌لێره‌وه ئه‌م چه‌مكه له‌دیدی ماركسدا له‌رووی مێژووییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كهلهكۆڵۆنی یه‌كه‌مه‌وه هاتووه, دیاره باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی سۆسیالیستێكی سه‌روه‌تی پێكهاتبوو, كۆڵۆنی یه‌كه‌م ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه بوون كه‌له‌شاری (ژوار) وه‌كی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی یاخی ههڵكهوتبوون له‌ده‌سه‌ڵاتی كڵێسای (لۆته‌ر) خۆیان جیاكردبۆوه, پاش ده‌ساڵ له‌ئه‌زیه‌ت كێشان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سیستمه‌دا, ئه‌مانه كه‌خه‌ڵكانێكی هه‌ژار بوون و ته‌نها به‌یارمه‌تی (كواكر) ی مرۆ دۆسته‌كانی له‌نده‌ن وئه‌مریكا توانیان بگه‌نه شوێنی خۆیان و قه‌شه‌یه‌كیان به‌ناوی (بۆملهر) ده‌ستنیشان كرد‌و له‌پایزی ساڵی 1817 گه‌یشتنه فلادلفیا, هه‌ر كه‌گه‌یشته ئه‌وێ 7 پارچه زه‌ویان كڕی كه‌به‌های هه‌ر پارچه‌یه‌ك 6000 دۆلار بوو كه‌ده‌بوو بدرێته‌وه, به‌ڵام بۆهه‌ر كه‌سێك چه‌ند دۆلارێكیان هه‌بوو, ئیدی ته‌خت و پوخت ئه‌و بڕپارهیهیان خسته خزمه‌تی كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه‌و ئامرازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن و پێداویستیه خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه, هه‌رله‌وێش به‌عه‌داله‌ت پارچه زه‌ویه‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد”9 ئه‌م حیكایه‌ته مێژووییه بۆماركس ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر بۆكاركردن له‌سه‌ر چه‌مكی ئینترۆپۆلۆژیای ئابوری, ئه‌مه جگه له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئهبیكۆرسی یۆنانی و تیۆره‌كه‌ی داروین كه‌له‌باری زانستی و مێژووییه‌وه گه‌شه‌ی مرۆڤ و ئاڵوگۆڕه بایلۆژیهكاندا.
ره‌گوریشه‌ی خێڵ و خێزانه سه‌ره‌تاییه‌كان و قۆناغی پیش مێژوویی به‌شه‌ریه‌ت له(اصل الانواع) . دا تیۆریزه كراوه, ئه‌گه‌رچی به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێك له‌زاناكانی بواری زینده‌وه‌ره گه‌ردیله‌كان و بۆماوهكاندا له‌م دواییه‌دا هاتبوو كه داروینیزمی نوێ ناوبانگی ده‌ركرد و جۆرێك شكانه‌وه بوو له‌چه‌مكی سه‌رهه‌ڵدانی به‌شه‌ریه‌ت و زینده‌وه‌ره‌كاندا, به‌ڵام داروین پێی وابوو كه هه‌ڵبژاردنی سروشت له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ێنێ كه‌داكۆكی كردنی زینده‌وه‌ره‌كان له‌پێناو مانه‌وه‌دا ئه‌وه ده‌خوازێ كه‌ئه‌ندامه‌كانی یان كاره‌كانی په‌ره‌ده‌ستێنێ تاكو له‌و ژینگه‌یه‌دا خۆی بگونجێنێ, سروستیش به‌هێزه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت بۆمانه‌وه, بۆیه له‌م دژایه‌تی كردنه‌دا هه‌ندێك له‌ناو ده‌چن و هه‌ندێكیشیان تاجێگایه‌ك له‌شێوه‌یه‌كی تردا باشتر ده‌گونجێن و به‌رده‌وام ده‌بن.
مرۆڤی نامۆ… مرۆڤ ئامێری
كاتێك چه‌مكی نامۆیی موناقه‌شه ده‌كه‌ین مه‌رجه هه‌ردوو باره ده‌رونیه تهندروستهكهو باره ئاساییه‌كه‌ی كههۆشیاریه له‌به‌رچاو بگرین, مه‌به‌ستمه بڵێم نامۆگه‌ری له‌سروشتی مرۆڤدا شتێكی ئه‌زه‌لیه كهوڵامدانهوهی شته نهێنیه‌كانی پێنیه, مردن به‌شێك لهونهێنیانه پێكده‌هێنێت, به‌ڵام نامۆگه‌ری به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی (جوگرافیا و زمان و سایكۆلۆژیادایه) هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ش نامۆبوون بۆدابه‌زاندنی چالاكی خۆبزوێنهرو ئازادی مرۆڤ بوو به‌ئامرازێك, ئیدی ژیانی نه‌وعی بووه هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها وه‌كو ئامێرگه‌لێكی لێبێت “سروشت وه‌ك چۆن ئامێره‌كانی ژیان بۆكار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات, به‌مانای ئه‌وه‌ی كاری شایسته بێت ئه‌و شتانه‌ی كه‌كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت ناتوانرێ ژیانی تێدای هه‌بێت, به‌مانایه‌كی تر هه‌ندێ جار ئامێره‌كان ژیانیش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن, واته ئامێرگه‌لێك كه‌بۆ زامن كردنی ژیانی مه‌تریالی خودی كرێكار پێویسته” 10 ئیتر ئه‌م چه‌مكه كه‌وته نێو به‌ها فه‌لسه‌فیه‌كانی وه‌ك ده‌رونناسی, دواتر بوو بهتیۆرهیهكی ره‌خنه‌یی له‌كۆمه‌ڵگه‌و دواجاریش پێكه‌وه لكاندنی بهماتریالیزمی دیالكتیكهوه, هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م زه‌روره‌ته لهقۆتابخانهی فرانكۆرت دیراسه كرا‌و له‌سه‌رده‌ستی ( تیۆدۆر ئادۆرنۆ و هۆركهایمه‌ر و دواتریش ماركۆزه و فرۆم هتد) وه‌ك تیۆرێكی رهخهییی له‌كۆمه‌ڵگه‌و سیستمه فهرمانڕواییهكهی, به‌ڵام وه‌ك (ویلهێم رایش) ئاماژه‌ی پێده‌كات, ئه‌وه‌ی كه فرۆید كاری له‌سه‌ر كردووه ته‌نیا ئاشكرا كردنی شته نێگهتیڤكانی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌رهاویشته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاری و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كانه, بۆیه ناكرێ به‌راورد بكرێ له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم, چونكی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه بۆگۆڕینی ئهودونیایهیه كهچینهكانی له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتردا راگرتووه, به‌مه‌ش ماركس پشت به‌و مه‌تریاله به‌شه‌رییه ده‌به‌ستێ كهلهبزوتنهوهیهكی جه‌ماوه‌ریدا خۆی ده‌نوێنێ, ئه‌م چهمكهشی له‌وپێناسه‌یه ده‌ركرد كهتهنیا نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونیه و به‌س, به‌ڵگه‌ش بۆئه‌م راستیه ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی به‌رهه‌مهێنه‌ره, به‌ڵام كاتێك له‌به‌رهه‌می كار‌و چالاكیه‌كانی بێبه‌ش ده‌كرێ, ته‌نها وه‌ك ئامێرێك چاوی لێده‌كرێ, دووچاری نامۆبوونێكی رۆحی و جه‌سته‌یی ده‌بێت, ئه‌مه له‌باری ماتریالیه‌وه, له‌باری فه‌رهه‌نگیشه‌وه ئه‌وكاته خۆی به‌نامۆ ده‌بینێ كه‌وه‌ك تاك له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌دا نایه‌ته‌وه‌و داده‌بڕێ و ناویهوێ له‌بۆته‌ی شته‌باوه‌كان بمێنێته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچونی كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ریب بێت, له‌لایه‌كی تره‌وه مرۆڤ كاتێك ده‌ڕوانێ له‌دونیایه‌كدا سامانێكی له‌بن نه‌هاتووی تێدایه و به‌هره‌مه‌ند نیه تیایدا, هه‌روه‌ك چۆن وه‌زی خۆی له‌رێگای مه‌رجه ههقیقیهكانهوه ده‌خاته‌گه‌ڕو به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌یگوازێته‌وه بۆناو واقیعێك كه‌له‌به‌رانبه‌ر واقیعێكی تردا ناكۆكی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌ناوی به‌رێت, ئاوه‌هاش ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شته داسه‌پاو و سنورداره‌كان هه‌ڵبسوڕێت, ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه كهخوود به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی گه‌ردوون گومانی له‌خۆی هه‌یه, له‌ڕاستیدا ئه‌مه پرسێكی فه‌لسه‌فیه, ره‌نگه بشێ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك سه‌نته‌ری عه‌قڵ خودێتی خۆی به‌ئه‌ندازه‌ی جه‌وهه‌رێكی گه‌وره‌تر لهوقهوارهیه ببینێ, به‌ڵام دواجار هه‌رئه‌م تێڕوانینه گشتگیرتر دبێت و له‌باره‌كانی دیكه‌شدا دژ ده‌وه‌ستێته‌وه, لێره‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌كه‌ی ماركس بۆنامۆگهرایی پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌ی جامیعه‌ی فرانكفۆرته, چونكی یه‌كه‌م كارێك كه‌پێی هه‌ڵساوه له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه له‌قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت له‌سه‌ر ئیشكیالیاتهكانی تیۆری و ره‌خنه‌یی كۆمه‌ڵگه نوسینی گه‌شه‌سه‌ندنی عه‌قیده‌یی ئاینی مه‌سیحی بوو كه‌به‌ناونیشانی “میتۆد‌و وه‌زیفه‌ی سایكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی و شیكردنه‌وه‌كانی نوسیویه‌تی ته‌ندروست نه‌بووه, ئه‌و میكانیزمه‌ی كه‌بۆ ئینسجام كردن و شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی میتۆدی ماركسی به‌كاری هێناوه گونجاو نیه” 10
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كه‌قسه له‌سه‌ر دوالیزمیه‌تی چاكه‌و خراپه ده‌كات, ئه‌و چیرۆكانه‌ش كهبۆنمونه هێناویه‌تیه‌وه ده‌ڵێ” پێویسته له‌سه‌رخوا به‌ڵێنه‌كانی بباته‌سه‌ر هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ به‌ڵێنه‌كانی خۆی ده‌باته سه‌ر” 11 له‌وێ له‌و بیرۆكه‌یه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات كهمهسیحیهت ئه‌گه‌ر پێشتر وه‌ك خاوه‌ن كێشه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی عه‌داله‌تێك بۆسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م بێنێت كه‌دواتر بۆسه‌ر ژیانی واقیعی ته‌رجه‌مه كرایه‌وه بوو به‌سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی, هه‌روه‌ك چۆن كێشمه‌كیشمی كاسۆلیك و پڕۆتستانت و پێَشتریش حوكمڕانیه‌تی ئیمبراتۆریه‌تی رۆم و ئیمانداره مه‌سیحیه‌كان له‌ئارادابوو, ئه‌مه له‌كاتێكدا واقیعیه‌تی دوالیزمی ژیان و به‌ریه‌ك كه‌وتنی دژه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی له‌نێو مێژوو به‌ته‌واوی له‌نێو باوه‌ڕداره تیۆریسته‌كان خه‌یاڵێكی دروست كراوه كهرهخنهگرهكانی مێژوو پێكیان هێنابوو, ئه‌وه‌ش كه‌له‌نێوان خوا‌و ئینسانهكاندا په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌رچی ناتوانین بڵێین وه‌همه, به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌فه‌رامۆشكردنی واقعێك به‌ولاوه هیچی تر نیه.
شیكاركردنی میژوو له‌سه‌رده‌می مه‌سیحه‌وه جۆرێك لهتهسك بینی مێژووی به‌شه‌ریه‌ت بوو كه‌ماركس ئاماژه‌ی پێداوه, ئه‌وفاكته‌رانه تێكه‌ڵ بهدیالكتیكی مێژوویی بوون و له‌گه‌ل ئه‌زمونه‌كانی ژیاندا له‌رووی نه‌وعی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویشه‌وه تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون “12 له‌به‌شی یه‌كه‌می كتێبی سه‌رمایه‌دا هاتووه ” ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی ده‌بینرێن له‌رووی فۆڕمه‌وه له‌ژیاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌یه بۆسروشتی مرۆڤ “13 له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌باره‌ت بهپێویستیه ده‌رونی و غهریزیهكانیش هاتووه” ئه‌وه تێربوونی پێویستیه بنچینهییهكانه واده‌كات به‌ره‌و پێویستیه نوێیه‌كان بچین, له‌هه‌مان كاتیش‌دا بابه‌تی به‌كارهاتوو له‌رێگای شتهبهكارهێنراوو پاڵنهرهكانهوه به‌كارده‌هێنرێت, ته‌نانه‌ت خودی ئینسانیش له‌رێگای تێربوونی پێویستیهكانیهوه به‌رهه‌مدێن و ئیشكالیاته نوێیهكانیشی هه‌ر له‌نێو ئه‌م پێویستیانهدایه كه‌پێویستی نوێ ده‌خوڵقێنن”14 ئه‌گه‌رچی ئه‌ریك فرۆم پێی وایه چه‌مكی سایكۆلۆژیا و مه‌تریالیزم پێكه‌وه وێڵدهكهن, به‌بۆچوونێكی هۆشیارانه نه‌ك بهوهسفێك بنچینه‌ی مێژوو, به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌كو هێزێكی تری شاراوه‌یه”15
هه‌رچی بۆچوونی ماركسیشه” ئه‌و هێزه له‌غه‌ریزه بنچینه‌ییه‌كانی ئینسانه له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چینایه‌تی دایه كهفڕۆم ده‌یه‌وێت ئه‌م ئاسه‌واره ده‌رونیه واته ئامۆژگاریه ئاشكرا بكات كهحیكایهتی بنچینه‌یی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سێكسی نین, ئیدی ئه‌وكاته ده‌كرێت بڵێین رێگا چاره‌ی برسێتی ئاسانه ئه‌ویش به‌ده‌ست هێنانی بژێوی و په‌یدا كردنی نانه, به‌ڵام سێكس كهئیشكالیهتێكهو چاره‌سه‌ر ناكرێ, په‌یوه‌ندی به‌مێژووی سێكس و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه” 16 ئه‌وه‌ش كه‌له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه ماهیه‌تی خودی مرۆڤی دیاری كردووه, بریتیه له‌كۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ده‌رونیانه‌ی كه ( غه‌ریزه‌ی پاراستنی خود غه‌ریزه‌ی موڵكایه‌تی تاك و غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵات و هتد) له‌جه‌سته‌ی ئینساندا كۆما بووه….
———————————
سه‌رچاوه‌كان
1: ده‌سنوسه فه‌لسه‌فیه‌كانی كارل ماركس . بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئێران. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. ب ئارام
2: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
3: گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره 9 دۆسیه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ماركس ساڵی 2000
4: منگق ماركس. نوسینی یندریش زلنی . منشورات الابحاپ اشتراكیه ل159
5: نامهفهلسهیهكانی ماركس بۆ ئارنۆڵد سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌ت ساڵی 1842
6: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
7: الانتروبولوجیا السیاسیه. جۆرج بالاندیه. ت. علی المصری. الموسسه الجامعیه للدراسات والنشر والتوزیع ل22
8: الاصل العائله و الملكیه خاصه والدوله. فریدریك انكلس.ترجمه و الگبع. دار التقدم . موسكو
9: ئانتی دۆهرینگ باسێك له‌سه‌ر سۆسیالیزم (ئه‌نگلس) ل80
10: گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره 14 ل8
11: مدرسه فرانكفورت نشاتها ومغزاها وجهه نچر ماركسیه . د فیل سلیتر ت. خه‌لیل كلفت
12: سه‌رمایه به‌شی یه‌كه‌م (كارل ماركس ) ت. محمد عیتانی ل10
13: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
14: مرۆڤ له‌روانگه‌ی ماركسه‌وه . ئه‌ریك فرۆم . وه‌رگێرانی هه‌نگاو ساڵی 2000
15: مدرسه فرانكفورت نشاتها ومغزاها وجهه نچر ماركسیه . د فیل سلیتر ت. خلیل كلفت
16: منگق ماركس. یندریش زلنی. منشورات الابحاپ الاشتراكیه ل198. 209 . 217