توندرهوێكی ریزه‌كانی نازییه‌ت ئه‌بێته چالاكه‌وانێكی چالاك … ئاماده‌كردنی: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
باتریك ئهسپلوند Patrik Asplund له تافی لاوی‌دا به هۆی گۆرانی ومیوزكی هاندهرو وروژێنه‌ر چووه ناو رێكخراوه راستره‌وه نازییه‌كان وجولانه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌ڵام لێره‌دا باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ین چۆنچۆنی وازی له نازییه‌ت هێناو بیروباوه‌ری گۆراو بۆ به هه‌ڵگری بیروباوه‌ری هاوكاری و یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر.
پاتریك ئهسپلوند ئه‌ڵێت :ئه‌توانم بڵێم بزوتنه‌وه‌كانی نازییه‌ت له سوید به هۆی گۆرانی و میوزیكه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو، له سه‌ره‌تادا هه‌ندێ كه‌س له ئینگیلته‌را گۆرانی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان بڵاوكردهوهو تیمێكی میوزیك به ناوی سكرودرێڤهر Skrewdriver musik هه‌بوو، منیش لاوێكی هه‌رزه‌كار بووم گوێم له‌و جوره گۆرانییانه ئه‌گرت و، هاوكات شه‌رم له گه‌ڵ كۆچبه‌ران ئه‌كرد.
كاتێك هه‌رزه‌كار بووم و له شه‌قامه‌كانی ستۆكهۆڵم له گه‌ڵ براده‌ره‌كانم پیاسه‌مان ئه‌كردو گۆێمان له میوزیك و گۆرانی هانده‌ر ئه‌گرت و له گه‌ڵ یهكترو له گه‌ڵ بیانییه‌كانی كۆچبه‌ر شه‌رمان ئه‌كرد و، كه‌مه كه‌مه باوه‌رم به‌و گۆرانیانه هێناو په‌یوست بووم به بیروباوه‌ری نازییه‌ت و، بووم به یه‌كێك له نازییه‌كان.
پێشتر له ساڵانی نه‌وته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو له رێی میوزیك و گۆرانی و ئاهه‌نگی هانده‌ر من و لاوانی تر ئه‌چووینه ناو جولانه‌وه‌كانی نازییه‌ت به‌ڵام ئه‌مرۆ نازییه‌كان وازیان له‌و شێوه‌یه هێناوه‌و، به هۆی راگه‌یاندن و فیسبووكه لاوان بۆ رێكخراوه‌كانیان رائه‌كێشن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی لاوانی سوید ئه‌چنه ناو رێكخراوی نازییه‌كان پاتریك ئهسپلوند ئه‌ڵێت : هۆكاری سه‌ره‌كی ترسه و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر خۆم هات كاتێك لاوێكی هه‌رزه‌كار بووم و، له رووی كۆمه‌ڵاتییه‌وه له ده‌وروبه‌ری ستوكهۆڵم ئه‌ژیام و، ناوچه‌كه هه‌موو ڤێللا بوو، باوكم به‌ریوه‌به‌ر بوو له كۆمپانیای تێلیای سویدی و، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ لاوانی بیانی نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌كان شه‌رم ئه‌كردو، وامئه‌زانی هه‌رچی بیگانه‌یه ئاژاوه‌چین و حه‌زیان له شه‌ره وهه‌میشه شه‌رم له گه‌ڵیان ئه‌كردو لێم ئه‌دان و لێیان ئه‌دام و، نێوانمان له رووی بیره‌وه ناكۆك بوو بۆیه له‌و باوه‌ره‌دا بووم ترس و شه‌ركردن به جۆرێك له جۆره‌كان هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی لاوان په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كانی نازییه‌ت بكه‌ن.
كاتێگ گه‌وره بووم زیاتر له نیوه‌ی هاورێكانم له خه‌ڵكانی وڵاتانی تره‌و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان خه‌ڵكدا نییه، مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه به‌ڵام كاتێك لاو بووم ئه‌وه‌م نه‌ئه‌زانی به‌ڵكو وام ئه‌زانی جیاوازی له نێوان خه‌ڵك هه‌یه.
زۆر شه‌رم ئه‌كردو جارێكیان به‌ر چه‌قۆ كه‌وتم و له ساڵی 1992 هه‌وڵی كوشتنم درا كاتێك یه‌كێك ویستی به ئۆتۆومبێل لێمبدات، به‌ڵی له پاش شه‌ركردن له یانه‌یه‌ك كه‌سێك گڵۆبی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كوژاندبووه‌وه و له ده‌ره‌وه چاوه‌رێی ئه‌كردم بمگوژێت و، له نه‌خۆشخانه حه‌زم له چاره‌ی بیانییه‌كان ئهئهكردو ترس دایگرتبووم و، واملێهات رقم له هه‌موو شتێك بێت كه په‌یه‌ندی به خه‌ڵكی بیانییه‌وه هه‌بێت. سیاسه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه نه‌بوو كه چوومه ناو رێكخراوه‌كانی نازیسم بۆ نموونه ( 10 ده هه‌فته ده‌رباره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیم نهخویند بۆ ئه‌وه‌ی ببم به ره‌گه‌زپه‌رست) به‌ڵام ئهزمونهكهم كه تیادا ژیام و ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمهات وایلێكردم بچمه ناو رێكخراوی نازییه‌كان.
ئه‌توانم بڵێم رق و كینه و گۆرانی هۆكار بوون ببم به نازیسست : گۆرانیبێژ بووم و تیپێكی گۆرانیم له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دامهزراندو گۆرانییه‌كان پاڵیان به خه‌ڵكه‌وه نا به‌رامبه‌ر به بیانی و كۆچبه‌ران رق ئه‌ستور بن و، هه‌ندیكیان له به‌ر رق و كینه كه‌وتنه ئه‌نجامدانی تاوان و، له‌و كاتانه‌دا زۆر كه‌س له سوید كوژران و زوربه‌یان لاوان بوون و، ئه‌وانه‌ی هه‌ستان به كوشتن‌یان گوێگری گۆرانییه‌كانم بوون.
چۆن توانیم له‌و رق و كینه‌یه رزگارم بێت و، واز له له بیری ره‌گه‌زپه‌رستی بێنم پیشه‌كی زۆر نیگه‌ران وبهداخم و، به هوێ گۆرانی و ده‌قه‌كانی رقم بڵاوكرده‌وه و هه‌ستم كرد ئه‌وه منم پاڵم به خهڵكهوهنا تاوان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه‌ش كارێكی بێسوود بوو، ئه‌و تاوانانه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌دی رابۆدوو بوونه هۆكاری وازهێنانم له‌و بیروباوهرهو دووركه‌وتنه‌وه له بزوتنه‌وه‌كانی راسیزم.
باتریك ئه‌ڵێت :خاوه‌نی بیرورای توندوتیژی و نازیسست توانیان هه‌یه كه‌سانی راراو سه‌رلێشێواو بگرنه‌خۆ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌یری فلیمی به‌ڵگه‌نامه‌كان و رووداوه‌كانی جیهان بكات بۆی ده‌رئه‌كه‌وێت بزوتنه‌وه‌كانی راسیزم به ئاسانی خه‌ڵكیان دهستئهكهوێت بۆ نموونه پێكدادان و هه‌ڵپژان له نێوان تایفه‌كانی ئیسلام ( سووننی و شیعه) هه‌یه و هه‌روا له ئه‌وروپا زۆران له نێوان تایفه‌كانی كاسۆلیك و پرۆتیستانهكان و خه‌ڵكی تر هه‌یه ته‌نانه‌ت له ستۆكهۆڵم زۆر كه‌س له زۆر نه‌ته‌وه‌و توێژه‌كان له یهكئهدهن و، ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر زیره‌كین بۆ ته‌ماشاكردنی جیاوازییه‌كان و حوكم سه‌پاندنی پێشوه‌خته‌و له كۆتاییدا هه‌ڵگیرساندنی شهر له نێوانماندا.
ئه‌و دیمه‌نه سپیپێستهكان وئهوروپییهكان ئه‌گرێته‌وه و، ئه‌وانه خۆیان به گرۆپ گۆشه‌گیر كردووه‌و ترسیان لێنشتووه كه بیگانه‌كان دێن و ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو شتێك ئه‌گرن و، سپیپێستهكان له گه‌ڵ كاتدا له‌ناو ئه‌چن و،چه‌ندین جار ترامپ ئاماژه‌ی بهوهداوهو، به كورتی راسیزم له سه‌ر ترس دامه‌زراوه.
زۆرجار ئه‌زانین بۆ خه‌ڵك روو له بزوتنه‌وه‌ی نازییه‌كان یان بزوتنه‌وه توندره‌وه‌كان و ئاینییه‌كان ئه‌كات ، هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ستكردنی مرۆڤه كه ژیانی بێ نرخه یان هه‌ستكردنه به تێك‌شكان و بێتوانی له دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی دیاریكراو له ژیاندا و، به‌و هۆیانه‌وه ئاین و جولانه‌وه‌ی نازیسم ده‌رئه‌كه‌ون هاوكات مرۆڤ ئه‌ڵێت ئێستاكه خواستم هاتةدى و ئه‌توانم بژیم , نازييةت و توندرهوكان به ئاسانى ئه‌توانن خه‌ڵكی ترسنؤك و سه‌رلێشێواو بۆ خۆیان راكێشن.
ئایا به ده‌رچوونی باتریك له ریزه‌كانی نازییه‌كان و وازهێنان له بیروباوه‌ریان تووشی كێشه‌و گێچه‌ل بووه؟ باتریك ئه‌ڵێت : ساڵی 1998 ی سه‌ده‌ی رابردوو له جولانه‌وه‌ی نازییه‌كان ده‌رچوم و، هه‌ستمكرد رێگام ونكردووه‌و، من ناسراوو ناودار بووم و تیپێكی گه‌وره‌ی میوزیكم له سوید هه‌بوو : رۆژنامه ناسراوه گه‌وره‌كان له سه‌ریان نووسی و، هاوكات له گه‌ڵ نازییه‌كان تووشی هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و چه‌ندین جار تووشی شه‌رو ئاژاوه بوومه‌وه‌و هه‌روا خێزانه‌كه‌م دووچاری هه‌ره‌شه بووه‌وه و، من ئاماده‌بووم بۆ ئه‌و هه‌ره‌شانه و، زۆر كه‌ره‌ت له گه‌ل نازییه‌كان تووشی شهر بووم.
كاتێك مێرمنداڵ بووم زۆرجار تووشی شهر بووم و، زۆر كاری بێ عهقلانیم ئه‌نجامدا، له خه‌ڵكم داوه و ئه‌وانیش لێیانداوم و تووشی توندوتیژی بوومهتووه به‌ڵام له هه‌موو شتێك خراپتر من له رێی میوزیكه‌وه رق و كینه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و، ئه‌و رقه له دڵی هه‌ندی كه‌س چه‌سپی و بووه هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تاوان له دژی خه‌ڵكی تر ئه‌نجام بده‌ن و، به بۆچوونی خۆم ئه‌وه خراپترین كاره له ژیانمدا كردوومه‌و ، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ش ئه‌وه بیست ساڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌و دامه‌زاوه‌ی جیا جیاكان له پێناو خۆگونجاندن و پێكه‌وه ژیان و به‌رنگاری تاوان كار ئه‌كه‌م .
باتریك چی به كه‌سانی بێگانه كه به‌لای توندوتیژی و بیری نازییه‌ت نزیك ئه‌بنه‌وه یان ئه‌وانه‌ی هه‌ستی راسیزمانهیان به‌رامبه‌ر به كه‌سانی تر هه‌یه ؟
ماوه‌ی 15 ساڵه له زۆر پرۆژه بۆ پاڵپشتی ده‌وروبه‌ری شار كار ئه‌كه‌م و، یه كێك له‌و پرۆژانه ناوی { فوتبۆڵی شه‌وانه‌یه } و، شه‌وانی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌رگای ساڵه‌كانی ( قاعه‌كان) ی وه‌رزش ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ یاری فوتبۆڵ و، پرۆژه‌كه، پرۆژه‌یه‌كی ئاسانه بۆ جێبه‌جێ كردن و، زیاتر له 70 ساڵ (قاعه) له سه‌رانسه‌ری سوید كراوه‌ته‌وه‌و وسه‌دان نه‌وجوان ولا‌و روو له‌و سالانه ئه‌كه‌ن و، بزانه له هه‌موو سوید ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئێواران یاری فوتبۆڵ ئه‌كه‌ن چه‌نده؟
ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌فغانی هاتن بۆ سوید ، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كۆچبه‌ر بوون و، شهر له گروپه‌كه‌م روویدا له نێوان لاوانی ده‌وروبه‌ری ستۆكهۆڵم و لاوانی ئه‌فغان و، كۆمه‌ڵگای سویدی له‌وه تێناگه‌ن چۆن ئه‌وانه هه‌موویان بیگانه‌ن و یه‌كتر ئه‌ناسن و هاتوونه‌ته ناو شار‌و شهر ئه‌كه‌ن.
دیاره كۆمه‌ڵگای سویدی نازانێت خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌و وڵاتانی جیهان هاتوون و هه‌ر یه‌ك له‌وانه خاوه‌نی كلتوری تایبه‌تی خۆیه‌تی و جیهان پره له شه‌رو ئاژاوه‌و ، لێره‌ش شهر له نێوان لاوانی بیگانه وئهفعانهكان رووئه‌دات و ئێمه كار ئه‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی شهر.
راسیزم ته‌نها شتێك نییه سویدی به‌رامبه‌ر بیانییه‌كان ئه‌نجامی ئه‌دات و، خه‌ڵكی تریش دژ به یه‌كتر ئه‌و كاره ئه‌كه‌ن ، كێشه‌و شهر له هه‌موو جیهان هه‌یه بۆ نموونه له ئێرله‌ندا له نێوان كاسۆلێك و پرۆتیستانت ، جاروبار ناوه‌كان ئهگۆردرین به‌لام كرده‌وه‌ی راسیزم هه‌ر یه‌كه‌و خاوه‌ن یه‌ك شوناسنامه‌یه.
به‌پێی ئه‌زمونی خۆم كه‌س ناتوانێت حوكم بدات له سه‌ر كه‌سێكی تر كه نایناسێت و، كاتێك مرۆڤ خه‌ڵكه‌كه ئه‌ناسێت ئه‌وكات ئه‌زانێت هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك یه‌ك یه‌كسانن و، نابیت حوكم له سه‌ر خه‌ڵك به پێی باكگروندی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ره‌نگی پێستی ده‌موچاویان بدرێت و، خه‌ڵكی خراپ خراپن و، خه‌ڵكی باش باشن به‌ڵام ناتوانرێت حوكم له سه‌ر گه‌لێك به ته‌واوه‌تی بدرێت و، ئه‌و جۆره حوكمه دهبهنگییهو ، ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌و له هه‌موو كه‌سێك به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌ر به گروپێك یان ره‌گه‌زێكی دیاریكراوه باشتره ئه‌وه بێ عه‌قڵی و ده‌به‌نگییه و هه‌موو خه‌ڵك له هه‌ر كوێ بن وه‌ك یه‌كن.
بۆ حزبی دیموكراته‌كانی سوید هه‌واداریان زۆرئه‌بێت ؟
پاتریك ئه‌ڵێت : له‌م دواییه‌دا خه‌ڵكی زۆر هاتن بۆ سوید‌و شه‌رو پێكدادان زۆر بوون چونكه سیاسه‌تی سوید بۆ گونجاندنی كۆچبه‌ران له كۆمه‌ڵگای سویدی چه‌وته‌و خراپه، كاتێك خه‌ڵكی زۆر هاتن بۆ سوید له زۆر شوێنی جیهان وه‌ك سۆماڵ بۆ نموونه سوید ئاماده نه‌بوو پێشوازی له‌و خه‌ڵكه بكات و له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌ی بیانكونجێنیت و، سوید دابهشیانیكرد به سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار‌و، ئه‌و ناوچانه ده‌ستكه‌وتیان نییه یان زۆر كه‌مه بایه‌خ به ئه‌وانه‌ی تازه هاتوون بدات و، لێره‌وه راده‌ی په‌روه‌رده‌و فیركردن دائه‌به‌زێ و، بارودۆخی ئه‌و ناوچانه ئاڵۆز ئه‌بێت و تاوانیش زۆرتر‌و، كۆمه‌لێكی زۆر له لاوان هه‌ستان به ئه ئه‌نجامدانی تاوان و، راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتنه نووسین له سه‌ر ئه‌وانه‌ی تازه هاتوون و سویدییه‌كان ترسان وداوایانكرد كۆچ رابگرن بۆیه حزبی SD ناودهر ئه‌كات و، سوید به‌ره‌ورووی كێشه‌ی خۆكونجاندن ئه‌بێته‌وه‌و،كه‌سیش ناوێرێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستێت و، كه‌سیش نایه‌وێت بڵێت كێشه‌یه و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری بدرێت حكومه‌تی سوید ده‌ستی خستوه‌ته سه‌ر گوێكانی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بیستێت و، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بێ هه‌ڵوێستییه ناوی حزبی دیموكراته‌كان به‌رده‌وامه له هه‌ڵكشان.
حزبی SD ( دیموكراته‌كانی سوید) له سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن راسیزم و فاشییه‌كان دروستكرا و منیش له‌گه‌ڵیاندا بووم و، زانیاری باشم هه‌یه له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه حزبه‌كه‌یان دروستكرد.
به‌رای تو پاتریك ئایا حكومه‌ته‌كانی سوید له سیاسه‌تی كونجاندن و تێكڵاوكردنی كۆچبه‌ران و كۆمه‌ڵگای سویدی شكستیانهێناوه ؟
به‌ڵی سویدییه‌كان زیره‌كن له به‌رزكردنه‌وه‌ی كارتی زه‌رد وه‌ك دادوه‌ره‌كان له كاتی وه‌رزشدا به‌رزی ئه‌كه‌نه‌وه به‌ڵام زیره‌ك نین له خۆكونجاندن و، ئه‌و كه‌سانه له‌و بواردا قاڵبوون ئه‌وانه‌ن له ده‌ره‌وه هاتوونه‌ته سوید و سویدییه‌كان نین و، هه‌ر ئه‌وانن رێگا بۆ هاتنی خه‌ڵكی تر خۆش ئه‌كه‌ن، سوید به‌رنامه‌ی گونجاندنی نییه ، به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی ، به‌ڵی ئه‌وه‌مان نییه و، ئه‌وه‌ش گێلییه برۆگرامێكی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه‌و لێره‌و كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن. سیاسه‌تی پهیروكراو له ئێستادا سیاسه‌تێكی چه‌وته ( ئێمه‌و ئه‌وان) سیاسه‌تێكه خه‌ڵك كۆ ناكاته‌وه و زۆر هه‌ڵه‌یه‌و هه‌ندی كه‌س ئه‌ڵێن بۆ پشتگیری له جیمی نه‌كه‌ین، ئه‌و زیره‌كترین سیاسییه له سوید، به‌ڵێ جیمی زیره‌كه به‌ڵام پشتگیری حزبه‌كه‌ی له‌وه هاتووه خه‌ڵك هێلاك بووه‌و، به رای من هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌نگدان به دیموكراته سویدییه‌كان SD ترسه له ئه‌نجامدانی تاوان و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار رووئه‌ده‌ن له دزیی و توندوتیژی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه له به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و، ترس ئه‌خه‌نه دڵی خه‌ڵكه‌وه و هه‌مووی ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی بیانییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌خت له سه‌ر بنبركردنی تاوان بكرێت وئه‌مه‌ش له سیاسه‌تی دابه‌شكردنی خه‌ڵكه بۆ بۆ سپی و ره‌ش یان سویدی و بێگانه.
باتریك له ئێستادا بۆ یارمه‌تیدانی لاوان چی ئه‌كات ؟
پاتریك ئه‌ڵێت : پێشتر له پرۆژه‌ی ( Frysthus ) له سوید كارم ئه‌كردو، دوواجار له چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك په‌یوه‌ست به لاوان و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی راسیزم و، له ) Frysthus – فریستهاوس) له پرۆژه‌یه‌ك به ناوی ئیكست (Exist ) ئیشم كرد ، كاركردن له پێناو ده‌رچوونی خه‌ڵك له بزوتنه‌وه‌كانی راستره‌وی توندوتیژی و نازییه‌ت و ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر گه‌وره بوو ، له‌پاشان له گه‌ڵ پرۆژه‌ی فوتبۆڵ كارم كردووه‌و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و راسیزم.
له‌مرۆدا له گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ( Godspot ) كار ئه‌كه‌م و، دامه‌زراوه‌كه كار بۆ گونجاندن له ناو وه‌رزش و چه‌ند پرۆژهیكی تر تایبه‌ته به هه‌رزه‌كاران ولاوان ، وا 20 ساڵه من له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره دامه‌زراوه‌و رێكخراوانه كار ئه‌كه‌م وزۆر به داخه‌وه‌م بۆ رابووردووم و ئه‌مه‌وێت كار بكه‌م ئه‌و مێژووه ره‌شه‌ی خۆم له‌ناو به‌رم، نابێت مرۆڤ بێ ئومید بیت و، له ئێستادا تاوان به‌رێژه‌ی 50% كه‌میكردووه و، ئێمه ئه‌تواننین هاوكاری یه‌كتر بین وپێكه‌وه له ئاسته‌نگه‌كاندا ده‌ربازبین و ته‌نها ئه‌مه چاره‌سه‌ره نه‌وه‌ك سنورداخستن و خه‌ڵك ده‌ركردن.
25/4/2020