(شار)ی شاعیری گریكی ناسراو كوسته‌نـتین كه‌فـافی*.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
وتم :
بۆ نیشتمانێكی دی ده‌چم،
بۆ كه‌نارێـكی تر..
شارێكی له‌م شاره چاتر ده‌بینمه‌وه.
هه‌موو هه‌وڵێكم بێهووده‌یه
دڵم وێنه‌ی مردوو گۆڕ كراوه.
تا كه‌ی ئارام له‌م شوێنه‌دا بگرم
عه‌قڵم بشێوێ..؟
چه‌ندی چاوم هه‌ڵبڕی
چه‌ند سه‌یری ده‌وروبه‌رم كرد
كه‌لاوه‌ی ڕه‌شداگه‌ڕاوم
لێره
له ژیانمدا دی
كه چه‌ندان ساڵم
به‌سه‌ربردن و
ون بوون و
وێرانم كردن..
وڵاتی تر و كه‌ناری دی نادۆزیـه‌وه
ئه‌و شاره‌ت به دوا‌وه‌یه..
له هه‌مان ئه‌و شه‌قامانه‌دا ده‌بـی
له هه‌مان كووچه‌شدا
پـیر ده‌بی
له هه‌مان ئه‌و ماڵانه‌دا
سه‌رت سپی ده‌بێ..
چاره‌نووست
هه‌میشه له‌و شاره‌دا ده‌بێ
له شوێنی دی
له هیچ شتێكه‌وه مه‌ڕوانه
هیچ كه‌شتییه‌كت بۆ نییه
هیچ ڕێگایێ
له كاتێكا ژیانت لێره
له‌م گۆشه بچووكه‌دا چوواند
كه‌واته
له هه‌موو شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م جیهانه
وێرانت كرد.
(*) شاعیری ناسراوی گریكی.
(**) له:
https://www.blackcoffee.tech/2017/09/thecity.html
كراوه به كوردی
