 
	هاوكاری … رۆسته‌م خامۆش
Closed							
	
						
						
					به‌یـانـی بـوو ، به‌یـانی
خۆری نوێ  تیشكی هـانی
ده‌ڕۆیـشـتـم  لـه ڕێـگـا
كه ده‌چووم  بـۆ خوێندنگا
له شـه‌قـام  كه‌سێكـم دی
ته‌مـاشـام  كـرد به وردی
پیـره پیـاوێ وه‌ستا بـوو
بینیم ، كـه نابیـنا بـوو
گـوتم : خاڵـۆ گیان  سڵاو
گوتی به‌خێربێی  سه‌رچاو
پرسـیم  له حـاڵ و  كاری
ئه‌وجـا  كـردم  هاوكـاری
ئه‌ویش  سـوپاسـی  كردم
نـزای خێری  بــۆ  كـردم
گوتـی یاخوا هه‌ر  ژیر بی
خـاوه‌نی هـۆش و  بیر بی 


 
			 
			 
			