
لادان له به‌ها مرۆییه‌كان.. وریا مه‌عروف
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگادا ژیان ده‌كات، زیاتر هه‌وڵده‌دات كرده‌وه‌گه‌لێك ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ نۆرم و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بسازێت، گه‌رنا ده‌كه‌وێته به‌ره‌یه‌ك به‌ته‌نیا خۆی دژی گشت ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئاراسته‌ی گشتی له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆییه‌كان یه‌كانگیر نیه، مرۆڤ بوون و ویژدانی بوون ده‌بێته كێشه‌یه‌كی قوڵ و ترسناك.
كۆمه‌ڵگا پێویسته كۆمه‌ڵێك به‌های مرۆیی هه‌بێت كه یه‌كانگیر بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی، تاكوو هه‌موو تاكه‌كانی به ڕێگه‌یه‌كی باش و چاك ئاراسته بكات، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیی پێشكه‌وتووی لێ دێته كایه‌وه، ئه‌م بەهایانه تاك ئاراستە دەکات لە کاتی کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تردا توخمی مرۆڤ لەبەرچاو بگرێت. ئاڕاستەکردنی مرۆڤ بەرانبەر بە هەڵبژاردەکانی و هەڵسەنگاندنی ڕەفتاری خۆی و وە ئەو بەهایانەی کە تاک هەیەتی بۆ ماوه‌یی نین، بەڵکو دەرئەنجامی پەروەردەکردن و پێگه‌یاندنی کۆمەڵایەتی تاکه له‌ژیانیدا، كه دواجار سنورێكی گشتی بۆ كۆمه‌ڵگا داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌یه‌كی مرۆیی‌دا ڕه‌فتاره‌كان و كرده‌وه‌كانی پراكتیزه بكات، بەها مرۆییەکان بریتین لە: ڕێزگرتن، هه‌قیقه‌ت، ویژدانی بوون، نه‌رم و نیانی، چاكه، سۆز و به‌زه‌یی، گوێگرتن و پێ‌زانین و خۆشەویستی بۆ ئەوانی دیكه، کە لە ڕێگەیەوە مرۆڤ توانای چەسپاندنی بەها ئەخلاقییەکانی هەیە، وەک دادپەروەری و ده‌ستپاكی، ناتوندوتیژی، دوور كه‌وتنه‌وه له فێڵ و ته‌ڵه‌كه، خراپه‌كای و ئازاردانی یه‌كتری ئەوە هانی تاک دەدات کە بیربکاتەوە و قسە بکات و بەشێوازێکی دیاریکراو ڕەفتار بکات و، ده‌بێته پێوه‌رێك بۆی، چونکە ڕەفتارەکانی سنوردار ده‌كات و ئەوەش نیشان دەدات کە زۆربەی بەهاکان بە خۆشەویستی و خۆشی و ئاشتی و میهرەبانی و باوه‌ڕه‌وه دیاری ده‌كرێن. به‌ڵام كاتێك ئه‌م به‌هایانه ده‌كه‌ون كۆمه‌ڵگه تووشی شڵه‌قاوی ده‌بێت و به‌ره‌و كه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت، كه‌وتن چه‌مكێكی فره ڕه‌هه‌نده و مانایه‌كی جێگری نیه ده‌شێ بۆ هه‌ركه‌سێك مانایه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام كه‌وتنی ڕاسته‌قینه كه‌وتنی مرۆڤه به‌و مانایه‌ی مانایه‌كی نه‌بێت بۆ به‌رده‌وام بوون، به‌مانایه‌كی تر به‌ها مرۆییه‌كانی له‌ده‌ست بدات یان ئه‌وه‌تا به‌ها مرۆییه‌كان دژی واقیعی گشتی بن تاكو كار بگاته ئه‌وه‌ی به‌رگریكردن لێی له‌خودی تاكیشدا مه‌حاڵ بێت، یاخود بڵێن ژینگه‌ی گشتی به‌هایه‌كی مرۆیی بۆ نه‌مابێته‌وه، ئه‌مه كه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌یه.
له باری نه‌مانی به‌ها مرۆییه‌كاندا له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك تاك ڕێگای لێ ون ده‌بێت، ئاخۆ ڕێگا ڕاسته‌كه كامه‌یه؟ كرداری مرۆییانه و ویژدانیانه‌یه یان پێچه‌وانه‌كه‌ی، گه‌ر كرده‌وه و ڕه‌فتاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ویژدانی و به‌ها مرۆییه‌كان بێت ئه‌وا زیان به‌خۆی ده‌گات ده‌دۆڕێ و ده‌شكێ به ته‌نیا خۆی ده‌بینێته‌وه له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵ تا ئاستی په‌راوێزخستن، چونكه لادان له به‌ها مرۆییه‌كان بووه‌ته خواستێكی گشتی و ئاراسته‌ی گرتووه و نه‌ریت و مۆده‌یه‌كی خوازراوه، ئه‌گه‌ریش كرده‌و و ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ به‌هاكان نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وا خۆی نائاسووده و ویژدانی شه‌كه‌ت.
جیهانی ئه‌مڕۆكه هه‌میشه له گۆڕانكاریدایه و هه‌ر ڕۆژه‌ی تیۆر و ڕێگایی نوێ بۆ به‌ره‌و پێشچوون باشتركردنی ژیان ده‌دۆزرێته‌وه و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌هاكان جێگیر نین و ده‌گۆڕدرێن، نابێت پارێزگاری كۆنه‌پارێزانه بین كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌وژمی گۆڕانكاریه نوێیه‌ی كوالیتی ژیان نه‌یه‌ته‌وه، به‌ڵام ناشكرێ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی گۆڕانكاریه‌كان په‌رش ببێته ناو كۆمه‌ڵگا و دواجار تاكه‌كانی ئاماده‌یی ئه‌م گۆڕانكاریه هه‌ڵنه‌گرن و دۆخێكی لادانی گشتی بێنێته ئاراوه و شڵه‌قاوی كۆمه‌ڵگه‌ی لێ دروست بێت، كه ئاكامه‌كه‌ی بێزاری و نائارامی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پلان و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كه له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێكبخرێت كه خزمه‌تی مرۆڤ و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات و ئاراسته‌یه‌كی مرۆییانه بگرێته‌به‌ر كه ئاشته‌وایی و ئارامی لێبكه‌وێته‌وه.
بەهاکان ئامانجە مرۆییە خوازراوەکانن كاتێك نامێنن دۆخێكی دژیه‌كی هه‌م له‌خودی تاكدا هه‌م له كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كه‌ن و ئاكامی بێزاری گشتی و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی و فێڵ و لادانی لێده‌كه‌وێته‌وه كه به‌شی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا په‌یڕه‌وی له‌و لادانه له به‌ها مرۆییه‌كان ده‌كات كه ده‌شێ به‌شێكی هه‌ر به‌نابه‌دڵیش په‌یڕه‌وی لێ بكات، له‌م دۆخه‌دا ڕه‌نگه مرۆڤ به‌رگری له‌هیچ نه‌كات، چونكه ئاراسته‌یه‌كی گشتی هه‌یه گه‌رنا په‌راوێز ده‌خرێ و وه‌ك شكستخواردوویه‌ك ده‌بینرێت له‌چاوی گشتیه‌وه، مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه په‌یڕه‌وكاریی له به‌ها مرۆییه جوانه‌كان له‌چاوی گشتیه‌وه شكست بێت، واته به‌نه‌ریتبوون و مۆده‌بوونی لادان له به‌ها مرۆییه‌كان، كه ئه‌مه قه‌یرانێكی قوڵی مرۆڤ بوون دروست ده‌كات.